zhmara14

Page 1

‫وته‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌‪:‬‬

‫‌سپێك‬ ‫ده‬

‫ده‌زگای هه‌ڵبژاردن بڕیاری داوه‌‪ ،‬له‌مه‌به‌دواوه‌ گۆڤاری هه‌ڵبژاردن مانگێ جارێک (مانگنامه‌) چاوی‬ ‫به‌ خوێنه‌رانی خۆی بکه‌وێت‪ .‬بۆ گۆڤاری هه‌ڵبژاردن گرینگ‌ه ک‌ه بتوانێت ل‌ه داهاتوودا‪ ،‬ئه‌و چه‌مکانه‌ی‬ ‫په‌یوه‌ندییان ب‌ه دیموکراس������ی و کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتییه‌و‌ه هه‌یه‌‪ ،‬باڵویان بکاته‌و‌ه و پێویس������ته‌ له‌م‬ ‫ڕێگوزه‌ره‌شدا چه‌مکی ده‌ستاوده‌ستکردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌اڵت‪ ،‬کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‪ ،‬مافی مرۆڤ‪،‬‬ ‫ئازادییه‌کان‪ ،‬ڕاگه‌یاندنه‌کان و هه‌ڵبژاردن له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا بدرێن‌ه به‌رباس و توێژینه‌وه‌‪.‬‬ ‫(هه‌ڵبژاردن) به‌ش������ێکی گرینگه‌ ل‌ه دیموکراس������ی و په‌یوه‌ندیی نه‌پچڕاو و ڕاسته‌وخۆیش������ی‬ ‫له‌گ������ه‌ڵ چه‌مکه‌ ئام������اژه‌ پێدراوه‌کاندا هه‌یه‌‪ .‬ڕێک لێره‌دایه‌‪ ،‬هه‌ڵب������ژاردن بنه‌مای‌ه بۆ پێکهێنانی‬ ‫س������ه‌روه‌ریی یاسا له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا‪ .‬له‌به‌ر ئه‌وه‌‪ ،‬پێویست‌ه له‌ باس و توێژینه‌وه‌کاندا گرینگه‌ییه‌کی‬ ‫تایبه‌تی به‌م واتایان‌ه بدرێن‪.‬‬ ‫کاتێ������ک گش������تی ئه‌م چه‌مکانه‌ ب������ه‌ گوێره‌ی توانا و هێ������زه‌و‌ه ل‌ه کۆمه‌ڵگ������ه‌دا وه‌گه‌ڕ که‌ون‪،‬‬ ‫که‌ش������وهه‌وایه‌کی له‌ب������ار بۆ هاوواڵتیان دێت‌ه کای������ه‌وه‌‪ ،‬تا بتوانن زۆر چاالکان‌ه ل������‌ه (هه‌ڵبژاردن)دا‬ ‫به‌ش������دار بن و مۆرک������ی یه‌کالکه‌ره‌و‌ه له‌ ده‌س������ه‌اڵتی داهاتوو بده‌ن‪ .‬زانیاریی پێویس������ت له‌م‬ ‫بواران������‌ه و ئاوێته‌کردنی له‌گه‌ڵ ک������رده‌وه‌دا‪ ،‬کۆمه‌ڵگ‌ه به‌هێزتر ده‌کات‪ .‬هه‌ر به‌م ڕێگه‌ش������ه‌وه‌‪،‬‬ ‫یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ ده‌ستاوده‌ستکردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌اڵت و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی یاسا‬ ‫له‌ کۆمه‌ڵگه‌ماندا‪.‬‬ ‫گواس������تنه‌وه‌ی ئه‌زموون������ی واڵتان و نه‌ته‌وه‌کانی تر له‌م ب������واره‌دا‪ ،‬ئه‌رکێکی تری گۆڤاری‬ ‫هه‌ڵبژاردن������‌ه ک������ه‌ ده‌ب������ێ زۆر به‌وردیی ب‌ه خوێنه‌رانی خۆی بدات و تێش������ک بخات‌ه س������ه‌ر‬ ‫هه‌وڵدانیان ب������ۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و گه‌شه‌س������ه‌ندوو‪ ،‬هه‌روه‌ها چۆنیه‌ت������ی به‌ڕێوه‌بردنی‬ ‫هه‌ڵبژاردن له‌ واڵته‌کانیاندا‪ .‬گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسیارانه‌ی ئه‌زموون و هه‌وڵدانی ئه‌و واڵتان‌ه‬ ‫بۆ سه‌قامگیرکردنی دیموکراس������ی‪ ،‬ده‌توانێت له‌ خزمه‌تی به‌دامه‌زراوه‌ییکردنی دیموکراسی‬ ‫له‌ واڵته‌که‌ماندا بێت‪.‬‬ ‫له‌به‌ر ئه‌وه‌‪ ،‬داوا له‌ توێژه‌ران‪ ،‬کارناسان‪ ،‬نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانان ده‌که‌ین‪ ،‬ب‌ه نووسینی‬ ‫باب������ه‌ت که‌ په‌یوه‌ندییان به‌م بوارانه‌ی س������ه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌‪ ،‬گۆڤاری هه‌ڵبژاردن به‌س������ه‌ر بکه‌نه‌وه‌‪.‬‬ ‫نووس������ین‪ ،‬ڕوونکردنه‌و‌ه و ش������یکردنه‌وه‌ی چه‌مک‌ه ئام������اژ‌ه پێ������دراوه‌کان‪ ،‬یارمه‌تیی زیاتر ب‌ه‬ ‫تێگه‌ییش������تن‪ ،‬هه‌روه‌ها له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی واڵت‪ ،‬ده‌ستاوده‌س������تکردنی ئاش������تیانه‌ی ده‌سه‌اڵت و‬ ‫به‌هێزیی کۆمه‌ڵگه‌ماندایه‌‪.‬‬ ‫سه‌رنووسه‌ر‬ ‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪1‬‬


‫د‬ ‫‌‬ ‫ه‬ ‫ن‬ ‫گدا‬

‫ن‬ ‫؛‬ ‫ما‬

‫ف‬ ‫و‬ ‫ئ‬ ‫ه‬ ‫‌‬ ‫ر‬ ‫ک‬

‫قه‌ره‌نی قادری‬ ‫ده‌نگدان سه‌ره‌‌کیترین مافه‌ ل‌ه سیسته‌می دیموکراسیدا‪،‬‬ ‫ب������ه‌اڵم ده‌نگدان ته‌نیا م������اف نییه‌‪ ،‬به‌ڵکو ئه‌رکیش������‌ه ک‌ه‬ ‫هاوواڵتیان ڕاس������ته‌وخۆ بی������روڕا و داخوازییه‌کانیان ب‌ه‬ ‫ئه‌وانی تر ڕاده‌گه‌یێنن‪.‬‬ ‫‌وه به‌شداری ل‌ه داڕشتن‬ ‫هاوواڵتیان به‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانه ‌‌‬ ‫یا داڕش������تنه‌وه‌ی هێڵی سیاسی‪ ،‬ئابووری و کۆمه‌اڵیه‌تیی‬ ‫واڵتدا ده‌که‌ن‪ ،‬هه‌ر به‌و پێیه‌ش کارتێکه‌رن‪ .‬به‌شداری ل‌ه‬ ‫ده‌نگدان‪ ،‬مانای چاالکبوونی هاوواڵتیانی واڵت ده‌گه‌یێنێت‪،‬‬ ‫ک‌ه ل‌ه به‌رامبه‌ر چاره‌نووس و داهاتووی واڵتیاندا خۆ ب‌ه‬ ‫به‌رپرس ده‌زانن‪ .‬ده‌نگدان‪ ،‬به‌هێزترین و باشترین ڕێگه‌ی‌ه‬ ‫بۆ هاوواڵتیان که‌ بتوانن کار له‌س������ه‌ر پاڵێوراوان و پالن‌ه‬ ‫سیاسییه‌کاندا بکه‌ن‪.‬‬ ‫ئه‌رک������ی سیاس������ه‌توان و ڕۆژنامه‌وانان������‌ه ک������ه‌ ئ������ه‌م‬ ‫به‌رپرس������یاریه‌تییه‌ له‌نێ������و هاوواڵتیاندا به‌هێ������ز بکه‌ن‪ ،‬تا‬ ‫هاوواڵتی������ان به‌ زۆرتری������ن ڕێژ‌ه روو ل‌ه س������ندووقه‌کانی‬ ‫ده‌نگداندا بکه‌ن و ل‌ه هه‌ڵبژاردنیش������دا بڕیاری وشیاران‌ه‬ ‫‪2‬‬

‫هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫بده‌ن‪ .‬ده‌بێ سیاسه‌توانان و که‌ره‌سه‌کانی ڕاگه‌یاندن ب‌ه‬ ‫ش������ێوه‌یه‌کی ئه‌قاڵنی و به‌ زمانێکی دوور ل‌ه گرژیخوڵقێن‬ ‫و ڕه‌ق باس ل‌ه به‌رنام������ه‌کان‪ ،‬هه‌روه‌ها جیاوازیی نێوان‬ ‫پ���ل��ان و پرۆگرامی یه‌کتردا بکه‌ن‪ ،‬تا باش������ترین پالن و‬ ‫به‌رنام‌ه زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌س������ت بێنێ������ت‪ .‬ده‌نگده‌ران‬ ‫ده‌ب������ێ به‌ ڕێکوپێکی ئ������اگاداری به‌رنام������ه‌ی پاڵێوراوان‪،‬‬ ‫ش������ێوه‌ و ش������وێنه‌کانی ده‌نگدان‪ ،‬هه‌روه‌ها یاس������اکان و‬ ‫تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ده‌نگدان بن‪.‬‬ ‫بۆچی ده‌نگدان گرینگه‌‌؟‬ ‫هه‌ڵب������ژاردن ڕه‌وتێک������ی دیموکرات������ی و هۆکارێک������ی‬ ‫سه‌ره‌کییه‌ بۆ گۆڕین و نوێکردنه‌وه‌ی پێکهاته‌‌ی داموده‌زگا‬ ‫حکوومیی������ه‌کان له‌ واڵت������دا‪ ‌.‬به‌ش������داریی هاوواڵتیان ل‌ه‬ ‫ده‌نگداندا‪ ،‬حکوومه‌تی س������ێ س������توونه‌ ب‌ه (ده‌س������ه‌اڵتی‬ ‫یاس������ادانان "په‌رله‌م������ان"‪ ،‬ده‌س������ه‌اڵتی جێبه‌جێک������ردن‬ ‫"حکوومه‌ت" و ده‌س������ه‌اڵتی دادوه‌ری) نووژه‌ن ده‌کاته‌وه‌‌‪،‬‬


‫که‌ بۆ ماوه‌ی چوار س������اڵ ل‌ه جوگرافیایه‌کی نه‌ته‌وه‌ییدا‬ ‫س������تراتیژیی سیاسی‪ ،‬ئابووری‪ ،‬کۆمه‌اڵیه‌تی و کولتووری‬ ‫ک‌ه هه‌ڵگری الیه‌ن������ی ناوخۆ و ده‌ره‌کییه‌ و ڕاس������ته‌وخۆ‬ ‫په‌یوه‌ندیی������ان ب‌ه ژیان������ی ڕۆژان������ه‌ی هاوواڵتیانه‌و‌ه هه‌یه‌‪،‬‬ ‫جێبه‌جێ ده‌کات‪.‬‬ ‫گرینگییه‌کی تری هه‌ڵب������ژاردن ئه‌وه‌یه‌‪ ،‬که هاوواڵتیان‬ ‫بۆ ئاڵوگۆڕ و جێگۆڕکێی ده‌س������ه‌اڵت ڕوو له که‌ره‌س������‌ه و‬ ‫ڕێگای ئاشتییانه‌ ده‌که‌ن و به‌ هۆی پرۆسه‌یه‌کی مه‌ده‌نی‬ ‫و هێمنانه‌وه‌‪ ،‬خوازیاری ژیانێکی باشتر و خزمه‌تگوزاریی‬ ‫زۆرتر ل‌ه کۆمه‌ڵگه‌ی خویاندا ده‌بن‪.‬‬ ‫ل������‌ه هه‌ڵبژاردن������دا وا باوه‌‪ ،‬که کۆمه‌ڵه‌ ئینس������انێک بۆ‬ ‫به‌ڕێوه‌بردن������ی کاروباری دام������ه‌زراو‌ه حکوومییه‌کان‌‪ ،‬له‬ ‫‌وه ده‌ستنیشان‬ ‫الیه‌ن پارتی و ڕێکخراو‌ه سیاس������ییه‌کانه ‌‌‬ ‫ده‌کرێ������ن و به‌ هاوواڵتیان ده‌ناس������ێندرێن‪ ،‬ت������ا له کاتی‬ ‫هه‌ڵبژاردن������دا ده‌نگیان پێ بده‌ن‪ .‬به‌م چه‌ش������نه‌ له‌ بواری‬ ‫جوگرافی������ای نه‌ته‌وه‌ییدا‪ ،‬پرس������ی ده‌ستاوده‌س������تکردنی‬ ‫ده‌سه‌اڵت به‌ش������ێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی‪ ،‬ک‌ه له‌ودا ده‌بێ مافی‬ ‫هاوواڵتیان به‌ته‌واوه‌تی پارێزرابێت‪ ،‬به‌ڕێوه‌بچێت‪.‬‬ ‫ئازادی������ی گه‌یاندنی‌ زانیاری ب������‌ۆ ده‌نگده‌ران‪ ،‬مه‌رجی‬ ‫بنه‌ڕه‌تیی������ه‌‪ ،‬چونک������ه‌ ئ������ه‌م زانیارییان‌ه ده‌بن������‌ه بنه‌ما بۆ‬ ‫هاوواڵتیان تا بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن‪ .‬ڕوون و ئاشکرابوونی‬ ‫پالنی س������تراتیژیی پاڵێوراوان‪ ،‬ک‌ه چیی������ان ده‌وێت و ل‌ه‬

‫کاتی گه‌ییش������تن ب‌ه ده‌سه‌اڵت‪،‬‬ ‫چۆن������ی به‌ڕێ������وه‌ ده‌ب������ه‌ن‪.‬‬ ‫‌دابینکردن������ی ماف������ی ته‌واوی‬ ‫هاوواڵتیان ب������ۆوه‌ی بتوانن ل‌ه‬ ‫که‌ش������ێکی له‌باردا بڕیار بده‌ن‪،‬‬ ‫ت������ا جێگۆڕکێ ل‌ه ده‌س������ه‌اڵتدا‬ ‫روو بدات‪ .‬به‌شداریی پاڵێوراو‬ ‫و لیس������تی ڕه‌نگاوڕه‌ن������گ ل������‌ه‬ ‫ملمالنێی هه‌ڵبژاردندا‪ ،‬هه‌روه‌ها‬ ‫قبووڵکردن������ی ئاکامه‌کان������ی‬ ‫هه‌ڵب������ژاردن له‌الی������ه‌ن پارت و‬ ‫گرووپ‌ه سیاس������ییه‌کانه‌وه‌‪ ،‬ل‌ه‬ ‫دوای ئه‌وه‌ی ک‌ه بێخه‌وش������یی هه‌ڵبژاردنه‌ک‌ه سه‌لمێندرا‪،‬‬ ‫‌مکه سه‌رکییانه‌ن ک‌ه ب‌ه دیموکراتیبوونی‬ ‫هه‌ندێک له‌و چه ‌‌‬ ‫هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاوده‌س������تکردنی هێمنانه‌ی ده‌سه‌اڵت‬ ‫ده‌رده‌خه‌ن‪.‬‬ ‫له‌ب������ه‌ر ئ������ه‌م هۆیانه‌ی‌ه ک������‌ه دابینکردن و پاراس������تنی‬ ‫که‌شوهه‌وای هێمن‪ ،‬دوور له‌ ئاژاوه‌ و گرژی‪ ،‬خۆپاراستن‬ ‫و به‌رگرتن به‌ بابه‌تی چه‌واشه‌‪ ،‬الوه‌کی و شێوێنه‌ر‪ ،‬ئه‌رکی‬ ‫سیاس������ه‌توانان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن������‌ه ک‌ه لێبڕاوان‌ه‬ ‫هه‌وڵی بۆ بده‌ن‌‪ .‬ئه‌مه‌ش ماف������ی بنه‌ڕه‌تیی هاوواڵتیان و‬ ‫تایبه‌تمه‌ندیی هه‌ڵبژاردنه‌‪ ،‬ک‌ه پێویست‌ه دابین بکرێت‪.‬‬ ‫گرینگیی هه‌ڵبژاردن له چی دایه‌؟‬ ‫به‌ش������داریی هاوواڵتیان له هه‌ڵب������ژاردن و ئاکامه‌کانی‬ ‫ئه‌م د‌یارده‌یه‌‪ ،‬که پێکهێنان������ی حکوومه‌تی لێده‌که‌وێته‌وه‌‪،‬‬ ‫ل‌ه کرده‌وه‌دا به مانای کارتێکه‌ری له‌س������ه‌ر سیاس������ه‌ت‪،‬‬ ‫ئابووری و ژیانی کۆمه‌اڵیه‌تیی کۆمه‌ڵگه‌دایه‌‪ ،‬ک‌ه هاوواڵتیان‬ ‫بڕیارده‌ری ده‌بن‌‪.‬‬ ‫گرینگییه‌ک������ی تری هه‌ڵبژاردن له‌و‌ه دای‌ه که له‌س������ه‌ر‬ ‫بنه‌مای تاک پێکهات������ووه‌‌‪ ،‬یانی تاک له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا‬ ‫بۆی هه‌یه‌ خۆی بڕیار بدات و وه‌کوو تاکێک ده‌نگ بدات‪،‬‬ ‫ب������ه‌اڵم ده‌نگ به‌ ک������ێ ده‌دات و ب‌ه کێ ن������ادات‪ ،‬ئه‌مه‌یان‬ ‫بابه‌تێکی تره‌‪.‬‬ ‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪3‬‬


‫هه‌ڵب������ژاردن ل������ه فه‌لس������ه‌فه‌ی خۆیدا که‌س������ایه‌تی و‬ ‫به‌رپرس������یاریه‌تی بۆ ت������اک دروس������ت ده‌کات و خاوه‌نی‬ ‫بڕیاردانی ده‌کات‪ .‬جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویس������ته‌‪ ،‬که تاک له‬ ‫کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌ باش������ترین شێوه‌ که‌ڵک له‌و مافه‌ی‬ ‫خۆی وه‌ربگرێت تا کارتێکه‌ر بێت‪ ،‬چونک‌ه له‌سه‌ر بنه‌مای‬ ‫کۆی ده‌نگی تاکه‌کانه‌‪ ،‬که ده‌س������ه‌اڵتی سیاسی پێکدێت‪.‬‬ ‫ده‌نگدان‪ ،‬شانۆی هێز و ئه‌قڵی هاوواڵتیانه‌ بۆ جێگۆڕکێی‬ ‫هێمنانه‌ ل‌ه ده‌سه‌اڵتدا‪.‬‬ ‫ده‌وری که‌ره‌سه‌کانی ڕاگه‌یاندن ل ‌ه هه‌ڵمه‌تی‬ ‫هه‌ڵبژاردندا‬ ‫ئامانج له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه‌‪ ،‬ک‌ه پاڵێوراوان‬ ‫له‌ بڕگه‌یه‌کی دیاریکراوی زه‌مه‌نیدا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێ‬ ‫ده‌درێت‪ ،‬تا زانیاری له‌سه‌ر به‌رنام‌ه و دروشـمه‌کانیان ب‌ه‬ ‫ده‌نگده‌ران بده‌ن‪ .‬له‌م بڕگه‌ زه‌مانییه‌دای‌ه که‌ ده‌نگده‌ران‬ ‫هه‌وڵده‌ده‌ن ئاگاداری ئه‌و پالن و دروش������مانه‌ ببن ک‌ه‬ ‫په‌یوه‌ندییان به‌ ژیان و کێشه‌ی سیاسی و کۆمه‌اڵیه‌تیی‬ ‫واڵت و ئه‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌‪ .‬بۆ گه‌یش������تن به‌م ئامانجه‌ش‪،‬‬ ‫ئه‌وه‌ ڕاگه‌یاندن‌ه که‌ ده‌بێ باش������ترین ده‌وری خۆی بۆ‬ ‫گه‌یاندنی زانیاری ب‌ه هاوواڵتیان بگێڕێت‪ .‬س������ه‌رجه‌م‬ ‫ئه‌و که‌ره‌س������انه‌ی که‌ ل‌ه واڵتی ئێم������ه‌دا هه‌ن (ڕادیۆ‪،‬‬ ‫ته‌له‌فزی������ۆن‪ ،‬ڕۆژنامه‌‪ ،‬گۆڤار‪ ،‬باڵوڤ������ۆک و ئینترنێت)‬ ‫ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ ده‌توانن باشترین ده‌ور بگێڕن‪.‬‬ ‫به‌پێی ئه‌و‌ه ک������ه‌ ته‌له‌فزیۆن ده‌توانێت له‌ یه‌ک کاتدا‬ ‫(ده‌ن������گ‪ ،‬وێنه‌ و پیت) بۆ کۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵکێک بگوێزێته‌وه‌‪،‬‬ ‫یه‌کێک له‌ که‌ره‌س������‌ه س������ه‌رکه‌وتووه‌کانه‌ که‌ ده‌توانێت‬ ‫باش������ترین و ڕوونترین زانیاری ب������ه‌ هاوواڵتیان بدات‪.‬‬ ‫پێویسته‌ ئامرازی ڕاگه‌یاندنی گشتی له‌ کاتی هه‌ڵمه‌تی‬ ‫هه‌ڵبژاردندا به‌و په‌ڕی به‌رپرس������یاریه‌تییه‌وه‌ زانیاری‬ ‫دروس������ت ب‌ه هاوواڵتی������ان بگه‌یه‌نێت‪ .‬ش������یکردنه‌وه‌ی‬ ‫دروش������مه‌کان و پرس������یار دروس������تکردن له‌ به‌رامبه‌ر‬ ‫هه‌ر دروش������مێكدا‪ ،‬یه‌کێک له‌ کاره‌ هه‌ر‌ه باش������ه‌کانی‬ ‫ڕاگه‌یاندنه‌ ک‌ه ده‌بێ له‌ کاتی هه‌ڵمه‌ته‌کاندا ڕه‌چاویان‬ ‫ب������کات‪ .‬چونک������ه‌ هه‌ر دروش������مێک هه‌ڵگ������ری کۆمه‌ڵ‌ه‬ ‫‪4‬‬

‫هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫په‌یامێکه‌‪ ،‬که‌ پاڵێوراوان یان لیس������تێک بۆ گه‌ییش������تن‬ ‫به‌ ده‌س������ه‌اڵت ڕایده‌گه‌یه‌نێت‪ .‬به‌ش������داریی ڕاگه‌یاندن‬ ‫له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا ب������ه‌و مانایه‌یه‌ ک‌ه پاڵێوراوان‬ ‫ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان پێ بدرێت تا پڕۆژ‌ه و پالنه‌کانیان ب‌ه‬ ‫تێروته‌سه‌لی ڕابگه‌یێنن‪.‬‬ ‫ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ کارناس و توێژه‌ران‪ ،‬هه‌روه‌ها‬ ‫الیه‌نه‌ سیاسییه‌کانی به‌ش������داربووی هه‌ڵمه‌ت‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی‬ ‫که‌ دروشم‪ ،‬پالن و به‌رنامه‌ی گرووپ‌ه سیاسییه‌کان شی‬ ‫بکه‌نه‌وه‌‪ ،‬تا روونترین و ئاسانترین زانیاری ب‌ه هاوواڵتیان‬ ‫بدرێت‪.‬‬ ‫بۆ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن بتوانێت ڕۆڵی ئه‌رێنیی خۆی‬ ‫له‌ کات������ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا بگێڕێت‪ ،‬پێویس������ته‌‬ ‫ڕه‌چاوی مۆدێلی په‌یوه‌ندیی سێ الیه‌نه‌ی (حکومه‌ت‬ ‫– نه‌ته‌وه‌ ‪ -‬ڕاگه‌یاندن) بکات‪ ،‬تا له‌ یه‌که‌ی سیاسی‬ ‫و کۆمه‌اڵیه‌تیی هه‌رێمی کوردس������تاندا هانده‌رێک بێت‬ ‫بۆ به‌ش������داریی زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆری هاوواڵتیان له‌‬ ‫کاتی ده‌نگداندا‪ .‬ئه‌م س������ێ ئاڵق������ه‌ زیندوو و چاالکه‌‬ ‫(حکومه‌ت – نه‌ته‌وه‌ ‪ -‬ڕاگه‌یاندن) س������ه‌رتۆپی گشت‬ ‫هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن و چێکه‌ری که‌شوهه‌وایه‌کی‬ ‫هێمنه‌‪ ،‬ت������ا ده‌س������ه‌اڵت به‌ش������ێوه‌یه‌کی ئاش������تیانه‌‬ ‫ده‌ستاوده‌ست بکرێت‪.‬‬


‫نۆ‌روێژ؛‬ ‫‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگا و شاره‌وانییه‌كان‬ ‫ئاماده‌كردنی‪ :‬هه‌ڵبژاردن‬ ‫ل������ه‌ ‪ 2011/9/12‬به‌ به‌ش������داری زیات������ر له‌ ‪10‬‬ ‫حزب‪ ،‬هه‌ڵبژاردنی پارێزگا و ش������اره‌وانییه‌كانی‬ ‫نۆروێژ به‌ڕێوه‌ چ������وو‪ .‬له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نزیكه‌ی‬ ‫‪ 3,800,000‬ده‌نگ������ده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو‪،‬‬ ‫رێژه‌ی به‌شداریكردنیش گه‌یشته‌ زیاتر له‌‪.%62‬‬ ‫له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا‪ ،‬پارتی كاری ده‌سه‌اڵتدار‬ ‫به‌ رێژه‌ی ‪%33.2‬ی ده‌نگ������ه‌كان پله‌ی یه‌كه‌می‬ ‫به‌ده‌س������تهێنا و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی‬ ‫س������اڵی ‪ 2007‬ده‌نگه‌كانی زیاد كردووه‌‪ ،‬پارتی‬ ‫پارێ������زگاران به‌ رێ������ژه‌ی ‪%27.7‬ی ده‌نگ������ه‌كان له‌ پله‌ی‬ ‫دووه‌م������دا بوو و به‌ به‌راورد له‌گ������ه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ‪2007‬‬ ‫توان������ی به‌ش������ێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگه‌كان������ی زیاد بكات‪.‬‬ ‫هه‌رچی پارتی پێشكه‌وتنی راستڕه‌وه‌‪ ،‬رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی‬ ‫ل‌ه دابه‌زیندا بوو گه‌یشت‌ه ‪%11.8‬ی ده‌نگه‌كان‪ ،‬له‌كاتێكدا‬ ‫ل������ه‌ هه‌ڵبژاردنی ‪2007‬دا رێ������ژه‌ی ‪%18.5‬ی ده‌نگه‌كانی‬ ‫به‌ده‌ستهێنا بوو‪ ،‬ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و هێرش‌ه خوێناوییه‌ی‬ ‫یه‌كێ������ك ل‌ه ئه‌ندام������‌ه توندڕه‌وه‌كانی ئ������ه‌و حزب‌ه ب‌ه ناوی‬ ‫(ئه‌نرێس بریفیك) ك‌ه ل������ه‌ یه‌كێك له‌ خێوه‌تگاكانی پارتی‬ ‫كار و یه‌كێك ل‌ه نووس������ینگه‌كانی حكوومه‌ت ئه‌نجامی دا‬ ‫و تیای������دا ‪ 77‬ك������ه‌س بوون‌ه قوربان������ی (‪ 69‬كه‌س له‌ ناو‬ ‫خێوه‌تگایه‌كه‌ و ‪ 8‬كه‌س له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ حكوومییه‌كه‌)‬ ‫له‌ناویاندا كاندیدێكی كورد ب‌ه ناوی (بانۆ ره‌شید) گیانی‬ ‫له‌ده‌ست دا‪.‬‬ ‫ش������ایانی باس������ه‌‪ ،‬پارتی پێش������كه‌وتنی راس������تڕه‌و ب‌ه‬ ‫دژایه‌تیكردنی كۆچبه‌رانی بیانی ناس������راوه‌‪ ،‬به‌اڵم دوای‬ ‫ئه‌و پاشه‌كشه‌ گه‌وره‌یه‌‪ ،‬سه‌رۆكی حزب (سیڤ یه‌نسن)‬ ‫رایگه‌یاند؛ ك‌ه پێویسته‌ دوای هه‌ڵبژاردن شیكردنه‌وه‌یه‌كی‬ ‫گشتگیر بۆ بارۆدۆخی حزبه‌كه‌یان بكرێت‪.‬‬

‫له‌م هه‌ڵبژاردن������ه‌دا ژماره‌یه‌ك ل������‌ه پاڵێوراوانی كورد‬ ‫توانیان س������ه‌ركه‌وتن به‌ده‌س������ت بێنن و ببن ب‌ه ئه‌ندامی‬ ‫ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و شاره‌وانییه‌كان كه‌ ئه‌مانه‌ن‪:‬‬ ‫سۆ‌الف خانه‌قینی بۆ ئه‌نجه‌مه‌نی شاره‌وانیی ئاسكه‌ر‪،‬‬ ‫دانا فایه‌ق به‌رزنجی بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سشمۆ‪،‬‬ ‫دلێر خورش������یدی بۆ ئه‌نجومه‌نی ش������اره‌وانیی ش������اری‬ ‫(ش������یه‌ن ‪ ،)Skien‬هی������وا مه‌ول������وودی ب������ۆ ئه‌نجومه‌نی‬ ‫ش������اره‌وانیی س������تاڤانگێر له‌سه‌ر لیس������تى كار و گواڵڵ‌ه‬ ‫سه‌میعی بۆ شاره‌وانیی ستاڤانگێر له‌سه‌ر لیستى پارتی‬ ‫سۆسیالدیموكراتی نۆروێژ‪.‬‬ ‫ گواڵڵ��� ‌ه س���ه‌میعی‬‫خه‌ڵک������ی ش������اری بان������ه‌ی‬ ‫رۆژهه‌اڵتی کوردس������تانه‌ و‬ ‫له‌ ساڵی ‪1989‬و‌ه له‌ واڵتی‬ ‫نۆروێژدا ده‌ژیت‪.‬‬ ‫گواڵڵ������‌ه س������ه‌میعی ژن‌ه‬ ‫چاالکوان������ی رۆژهه‌اڵت������ی کوردس������تان له‌سه‌ر لیستی‬ ‫پارتی سۆس������یالدیموکراتی نۆروێژ‪ ،‬به‌ ده‌سته‌به‌رکردنی‬ ‫‪ 4934‬ده‌نگ وه‌ک ئه‌ندامی ش������ۆڕای شاری ستاڤانگێر‬ ‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪5‬‬


‫هه‌ڵبژێردرا و له‌ناو ئه‌و ‪ 19‬که‌س������ه‌ی ب������ه نوێنه‌رایه‌تی‬ ‫حزبه‌که‌ی هه‌ڵبژێردراون‪ ،‬به‌ پله‌ی چواره‌م دێت‪.‬‬ ‫پێشتریش ل‌ه ساڵی ‪2007‬دا‪ ،‬گواڵڵ‌ه سه‌میعی که‌وتبو‌ه‬ ‫ناو ش������ۆڕای ش������اره‌وه‌‪ ،‬به‌اڵم به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌که‌ی‬ ‫گواس������تبۆوه‌‪ ،‬وه‌ک ئه‌ندام������ی لێژن������ه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‬ ‫درێژه‌ی به‌کاره‌که‌ی دابوو‪.‬‬ ‫ س���ۆالف عه‌باس‬‫ناس������راو ب������‌ه س������ۆالف‬ ‫خانه‌قین������ی له‌دایكبووی‬ ‫ش������اری خانه‌قین������ی‬ ‫كوردس������تانی باشوور‌ه و‬ ‫بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی‬ ‫له‌زانس������ت‌ه سیاسییه‌كان‬ ‫له‌ زانكۆی بسكرود ل‌ه نۆروێژ به‌ده‌ستهێناو‌ه و ئێستاش‬ ‫قوتابیی ماسته‌ره‌ له‌ زانكۆی بێرگن ل‌ه بواری دیموكراسی‬ ‫و مافه‌کانی مرۆڤدا‪.‬‬ ‫ئه‌و ماوه‌ی ‪ 12‬س������اڵ‌ه ل‌ه نۆروێژ ده‌ژی و فه‌رمانبه‌ری‬ ‫حكوومه‌ت‌ه و ماوه‌ی چوار ساڵیشه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‬ ‫شاره‌وانی (ئاسكه‌ر)ه‌‪.‬‬ ‫چاالك بووه‌ له‌بواری رێكخراوه‌یی������دا‪ ،‬به‌تایبه‌ت ژنان‬ ‫و كردن������ه‌وه‌ی چه‌ندی������ن ك������ۆرس ل‌ه ب������واری مافه‌كانی‬ ‫مرۆڤ بۆ خوێندكارانی هه‌رێمی كوردس������تان به‌هاوكاری‬ ‫مامۆستایانی زانكۆكانی نۆروێژ‪.‬‬ ‫ دانا فایەق به‌رزنجی‬‫ل������ە دایکب������ووی س������اڵی‬ ‫‪١٩٩٠‬ـه لە س������اڵی ‪١٩٩٩‬‬ ‫چۆت‌ه نۆروێژ و ده‌رچووی‬ ‫ئاماده‌ی������ی پیشەس������ازی‬ ‫بەشی کاره‌بایە‪ ،‬کاندیدی‬ ‫ژم������اره‌ (‪)٢٥‬ـه لەس������ەر‬ ‫لیس������تی پارتی کاری نۆروێژی بۆ شاره‌وانی‪ ،‬یەکێکە لە‬ ‫رزگاربووه‌کان������ی رووداو‌ه خوێناویەکەی دووڕگەی ئوت‬ ‫ئۆیە لەگەڵ دوو خوشکیدا‪ ،‬جێگری بەرپرسی گەنجانی‬ ‫پارتی کار‌ه لە سشمۆ‪.‬‬ ‫‪6‬‬

‫هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫ دلێ����ر خورش����یدی ل� � �‌ه‬‫دایكبووی ساڵی ‪ 1985‬و له‌ كۆتایی‬ ‫س�� ��اڵی ‪ 1998‬واته‌ له‌ ته‌مه‌نی ‪13‬‬ ‫س�� ��اڵییه‌وه‌ چۆته‌ نۆروێژ و ئێس�� ��تا‬ ‫قوتابیی زانكۆیه‌‪ ،‬له‌ بواری ‪peace‬‬ ‫‪ and conflict‬واته‌ شه‌ڕ و ئاشتی‬ ‫ده‌خوێنێ‪.‬‬ ‫ل‌ه س������اڵی ‪ ٢٠٠٣‬له‌گه‌ڵ (پارت������ی کارگه‌رانی نۆروێژ‬ ‫‪ )Det norske arbeiderpartiet‬ده‌س������ت ب������‌ه کاری‬ ‫سیاسی کردووه‪ .‬له‌ناو الوانی پارته‌كه‌دا چاالکیی زۆرى‬ ‫هه‌بوو‌ه و ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه‌‪ .‬چه‌ندین جار پۆستی‬ ‫گرنگی وه‌رگرتووه‌‪ ،‬ل‌ه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی الوان ل‌ه پارێزگای‬ ‫(تێلێمارک ‪ .)Telemark‬نزیکه‌ی ‪ ٦‬مانگ وه‌ک (سکرتێر‬ ‫و جێگری س������ه‌رۆک) كاری كردووه‌‪ ،‬دواتر وازی هێنا بۆ‬ ‫ئه‌وه‌ی ڕێگ‌ه بکرێته‌وه‌ بۆ که‌س������انی گه‌نج که‌ پێیانخۆش‌ه‬ ‫کاری سیاسی بکه‌ن‪.‬‬ ‫ل‌ه ساڵی ‪ ٢٠٠٧‬ل‌ه شاره‌داری (شیه‌ن ‪ )Skien‬یه‌کێك‬ ‫بووه‌ له‌و ‪ ٥٥‬که‌س������ه‌ی كه‌ بۆ ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردراوه‌ و‬ ‫ئه‌مساڵیش یه‌کێک بوو‌ه له‌و ‪ ١٧‬که‌سه‌ی زۆرترین ده‌نگیان‬ ‫له‌ ئه‌نجومه‌نی شاردا هێناوه‌‪.‬‬ ‫بۆ ناس������اندنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌ن������او پارته‌که‌یدا مۆڵه‌تی‬ ‫پێ������دراوه‌‪ ،‬ک‌ه بتوانێ باس له‌ کێش������ه‌ی ک������ورد بكات ‌و‬ ‫پشتیوانییه‌کی زۆریشی به‌ده‌ستهێناوه‌‪.‬‬ ‫ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌ب������ه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی کولتوریی کوردی‬ ‫بووه‌ ل������ه‌ پارێزگای تێلێمارک������دا و چه‌ندین چااڵكیی‬ ‫گرنگی له‌ س������نووری شاره‌داری شیه‌ن ئه‌نجام داوه‌‪،‬‬ ‫له‌وانه‌ زیادكردنی ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سیاس������یی ئه‌و‬ ‫شاره‌‪ ،‬ره‌خساندنی هه‌ڵی كار بۆ په‌نابه‌ران و هه‌وڵێكی‬ ‫زۆری داوه‌ ب������ۆ ئه‌وه‌ی مندااڵنی په‌نابه‌ران بتوانن به‌‬ ‫ئاسانی بچنه‌ باخچه‌ی س������اوایان و قوتابخانه‌كانی‬ ‫ئه‌و شاره‌‪.‬‬ ‫جێی ئاماژه‌ی‌ه ل‌ه هه‌ڵبژاردنی ساڵی ‪2007‬دا ‪ 15‬كورد‬ ‫بۆ ئه‌نجومه‌نی ش������اره‌وانی هه‌ڵبژێردران و سێ كوردیش‬ ‫به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ ده‌رچوون‪.‬‬


‫سیسته‌می سیاسیی نۆروێژ‪:‬‬ ‫نۆروێژ شانش������ینێكی ده‌س������توورییه و شا یان شاژن‬ ‫حوكمڕان������ی ده‌كه‌ن‪ ،‬حكوومه‌ت پش������ت به‌ ده‌س������تووری‬ ‫نۆروێژی ده‌به‌ستێ ك‌ه له‌ ساڵی ‪1814‬دا په‌سه‌ند كراو‌ه و‬ ‫زۆربه‌ی بڕگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ده‌ستووره‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا‬ ‫ده‌گه‌ڕێنه‌و‌ه بۆ سه‌ر ده‌ستووری فه‌ڕه‌نسی‪.‬‬ ‫حكوومه‌ت ل‌ه سێ ده‌س������ه‌اڵت پێكدێت (یاسادانان و‬ ‫جێبه‌جێك������ردن و دادوه‌ری)‪ .‬په‌رله‌مانی نۆروێژ كه‌ پێی‬ ‫ده‌وترێت ئه‌نجومه‌نی گه‌ور‌ه (ستۆرتینگت‪)Stortinget -‬‬ ‫ل‌ه ‪ 169‬ئه‌ندام پێكدێت‪ .‬س������ه‌رۆك وه‌زیران كاربه‌ده‌ستی‬ ‫یه‌كه‌می ئه‌م واڵته‌ی‌ه و شا ده‌سه‌اڵتێكی كه‌می هه‌یه‌‪.‬‬ ‫ئه‌ندامانی وه‌زاره‌ته‌كان له‌الیه‌ن پاشاوه‌ داده‌مه‌زرێن‪،‬‬ ‫‌یمانییه‬ ‫‌‌‬ ‫ئه‌گه‌رچی له‌ڕاس������تیدا له‌الیه‌ن پارت ی������ان هاوپه‬ ‫س������ه‌ركه‌وتووه‌كانه‌و‌ه ده‌ستنیش������ان ده‌كرێن‪ .‬شای واڵت‬ ‫هه‌ڵده‌س������تێت ب‌ه دانانی راب������ه‌ری به‌هێزترین پارت یان‬ ‫هاوپه‌یمانی له‌ن������او په‌رله‌ماندا وه‌ك س������ه‌رۆك وه‌زیران‪،‬‬ ‫ب������ه‌اڵم فه‌رمانبه‌ره‌ بااڵكان������ی دیكه‌ له‌نێویان������دا دادوه‌ر‬ ‫و ده‌س������ه‌اڵتداری هه‌رێم������ه‌كان‪ ،‬دوای وه‌رگرتن������ی رای‬ ‫ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌الیه‌ن پاشاو‌ه داده‌مه‌زرێن‪.‬‬ ‫ل������ه‌ نۆروێژ هه‌روه‌ك واڵته‌كانی دیكه‌ی‌س������كاندیناڤیا‪،‬‬ ‫فه‌رمانبه‌رێك������ی حكووم������ی داده‌مه‌زرێت به‌ناونیش������انی‬ ‫ئۆمبوودس������مان (‪ )Ombudsman‬به‌ واتای (لێكۆڵه‌ری‬ ‫س������كااڵكان) و لێكۆڵین������ه‌وه‌ له‌و س������كااڵیان‌ه ده‌كات ك‌ه‬ ‫هاوواڵتیان دژی هه‌ڵس������وكه‌وتی حكوومه‌ت و بڕیاره‌كانی‬ ‫تۆماری ده‌كه‌ن‪.‬‬

‫ده‌س������ه‌اڵتی جێبه‌جێك������ردن له‌الی������ه‌ن ئه‌نجومه‌ن������ی‬ ‫وه‌زیران������ه‌وه‌ (ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵ������ه‌ت) به‌ڕێوه‌ ده‌برێت ك‌ه‬ ‫ل‌ه ‪ 18‬وه‌زاره‌ت پێكدێت و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌س������ه‌اڵته‌كان لێك‬ ‫جی������ا بكرێنه‌وه‌‪ ،‬هیچ ئه‌ندامێك������ی وه‌زاره‌ت بۆی نییه‌ ل‌ه‬ ‫هه‌مانكاتدا ئه‌ندام������ی په‌رله‌مانیش بێت‌‪ .‬ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان‬ ‫متمانه‌ی له‌ وه‌زیرێك س������ه‌نده‌وه‌‪ ،‬ئه‌وا ئه‌ندامی یه‌كێك ل‌ه‬ ‫پارت‌ه كه‌مینه‌كان له‌ ش������وێنی داده‌نرێت‪ .‬دوای پێكهێنانی‬ ‫په‌رله‌مان دوو ده‌س������ت‌ه له‌ناو په‌رله‌ماندا داده‌مه‌زرێن ب‌ه‬ ‫مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكان و ده‌نگدان‬ ‫له‌س������ه‌ریان‪ ،‬ده‌س������ته‌ی یه‌كه‌م ك‌ه پێی ده‌وترێت الگتینگ‬ ‫(‪ 39 )Lagting‬ئه‌ن������دام له‌الیه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانه‌وه‬ ‫بۆی دیاری ده‌كرێت و ده‌س������ته‌ی دووه‌م كه‌ پێی ده‌وترێت‬ ‫ئۆدێلستینگ (‪ 126 )Odelsting‬ئه‌ندامی هه‌یه‌‪ .‬هه‌موو‬ ‫پرۆژه‌ یاسایه‌ك پێویست‌ه ره‌زامه‌ندی ئه‌و دوو ده‌سته‌یه‌ی‬ ‫له‌س������ه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێت ب‌ه یاس������ا‪ ،‬ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو‬ ‫ده‌سته‌ی‌ه نه‌گه‌یش������تنه‌ رێككه‌وتنێك‪ ،‬پێویست‌ه دوو له‌سه‌ر‬ ‫س������ێی ئه‌ندامانی ئاماده‌بووی په‌رله‌مان‪ ،‬ب‌ه به‌‌ڵی ده‌نگی‬ ‫بۆ بده‌ن‪.‬‬ ‫پارت ‌ه دیاره‌كانی نۆروێژ‪:‬‬ ‫‪ -1‬پاتی كار (‪.)Ap‬‬ ‫‪ -2‬پارتی پێشكه‌وتن ( (‪.FrP‬‬ ‫‪ -3‬پارتی پارێزگاران(‪.)H‬‬ ‫‪ -4‬پارتی چه‌پی ئیشتراكی(‪.)SV‬‬ ‫‪ -5‬پارتی ناوه‌ند (‪.)Sp‬‬ ‫‪ -6‬پارتی دیموكراتی مه‌سیحی(‪.)KrF‬‬ ‫‪ -7‬پارتی لیبراڵی(‪.)V‬‬ ‫هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر نۆروێژ‬ ‫ناو‬

‫شانشینی نۆروێژ‬

‫پایته‌خت‬

‫ئۆسلۆ‬

‫رووبه‌ر‬

‫‪ 385.252‬كیلومه‌تری دووجا‬

‫ژماره‌ی دانیشتوان‬

‫‪ 4.8‬ملیۆن كه‌سه‌‬

‫دراو‬

‫كرۆن‬

‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪7‬‬


‫كورته‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی و پارێزگاكانی نۆروێژ ل ‌ه ‪2011/9/12‬‬ ‫ز‬

‫‪8‬‬

‫لۆگۆ‬

‫پارته‌كان‬

‫ژماره‌ی ده‌نگ رێژه‌ی ‪%‬‬

‫‪+‬‬ ‫‪-‬‬

‫‪1‬‬

‫پارتی كار (‪)Arbeiderpartiet‬‬

‫‪744,703‬‬

‫‪33.2‬‬

‫‪2.4+‬‬

‫‪2‬‬

‫پارتی پارێزگاران (‪)Høyre‬‬

‫‪620,165‬‬

‫‪27.6‬‬

‫‪8.9+‬‬

‫‪3‬‬

‫پارتی پێشكه‌وتنی راستڕه‌و‬ ‫(‪)Fremskrittspartiet‬‬

‫‪263,611‬‬

‫‪11.8‬‬

‫‪6.8-‬‬

‫‪4‬‬

‫پارتی ناوه‌ند (‪)Senterpartiet‬‬

‫‪141,492‬‬

‫‪6.3‬‬

‫‪1.6-‬‬

‫‪5‬‬

‫پارتی دیموكراتی مه‌سیحی (‪)i‬‬

‫‪129,737‬‬

‫‪5.8‬‬

‫‪0.9-‬‬

‫‪6‬‬

‫پارتی چه‌پ (‪)Venstre‬‬

‫‪127,163‬‬

‫‪5.7‬‬

‫‪0.1+‬‬

‫‪7‬‬

‫پارتی چه‌پی ئیشتراكی (‪Sosialistisk‬‬ ‫‪)Venstreparti‬‬

‫‪96,850‬‬

‫‪4.3‬‬

‫‪2.2-‬‬

‫‪8‬‬

‫پارتی سۆر (‪)Rødt‬‬

‫‪38,714‬‬

‫‪1.7‬‬

‫‪0.3-‬‬

‫‪9‬‬

‫پارتی ژینگ‌ه (سه‌وزه‌كان) (‪Miljøpartiet‬‬ ‫‪)De Grønne‬‬

‫‪28,929‬‬

‫‪1.3‬‬

‫‪0.7+‬‬

‫هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬


‫ڕوونکردنه‌وه‌ی‬

‫چه‌مکه‌کانی بواری هه‌ڵبژاردن‬

‫وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی‪ :‬سواره‌‬

‫به‌شی یه‌ک‬

‫هه‌ڵبژاردن‪ ،‬به‌م ڕه‌وت������ه‌ ده‌ڵێن که‌ تێیدا یه‌ک یا چه‌ند‬ ‫که‌سێک بۆ وه‌رگرتنی پۆستێکی حوکوومه‌تی یا‌ئه‌ندامه‌تیی‬ ‫ڕێکخراوێک‪ ،‬به‌پێی ده‌نگپێدان دیاری ده‌کرێن یان ئه‌وه‌ی‬ ‫بڕیارێ������ک دوای ئه‌وه‌ی پێش������تر هاوئاهه‌نگیی بۆ کراوه‌‪،‬‬ ‫ده‌چه‌سپێندرێ‪.‬‬ ‫یه‌کێ له‌ باشترین شێوه‌گه‌لی هه‌ڵبژاردن‪ ،‬هه‌ڵبژاردنی‬ ‫گشتییه‌‪ ،‬به‌م مانای‌ه ک‌ه ده‌نگده‌ران له‌ واڵتێک یا به‌شێکی‬ ‫واڵتێک������دا نوێنه‌رانی خۆیان بۆ ڕێکخس������تنێکی بڕیارده‌ر‬ ‫(پارله‌مان‪ ،‬ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی‪ ،‬ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌‪،‬‬ ‫ئه‌نجومه‌ن������ی هه‌رێم‪ ،‬هتد هه‌ڵده‌بژێرن‪ .‬ل������‌ه هه‌ڵبژاردنی‬ ‫گش������تیدا خه‌ڵک ده‌چنه‌ بنکه‌کان������ی ده‌نگدان ‪ -‬ک‌ه زۆرتر‬ ‫به‌و ش������وێنه‌ ناس������راوانه‌ ده‌گوترێن ک‌ه به‌ ش������ێوه‌یه‌کی‬ ‫ی ده‌نگدان ئاماد‌ه کراون و سندووقی‬ ‫کاتی و به‌مه‌به‌س������ت ‌‬ ‫ده‌نگدانیان لێ دانراوه‌‪ .‬ئه‌وانه‌ی ناتوانن به‌ش������ێوه‌یه‌کی‬ ‫ڕاس������ته‌وخۆ ل‌ه ڕۆژی ده‌نگداندا به‌شدار بن‪ ،‬بۆ نموون‌ه‬ ‫س������ه‌فه‌ریان کردۆت������ه‌ واڵتێک������ی دیکه‌‪ ،‬ئ������ه‌وا ده‌رفه‌تیان‬

‫ده‌درێتێ تا به‌شێوه‌ی پێشوه‌خت و به‌ڕێی پۆست یا خود‬ ‫وه‌کیل‪ ،‬ده‌نگ بده‌ن‪ .‬دواتر کاتێ هه‌موو ده‌نگه‌کان دران‪،‬‬ ‫ده‌نگژمێرانی تایبه‌ت س������ه‌رجه‌می ده‌نگه‌کان ده‌ژمێرن و‬ ‫ئه‌نجامه‌که‌ی ڕاده‌گه‌یێنن‪.‬‬ ‫هه‌ڵب������ژاردن هه‌روه‌ها له‌ناو ڕێکخس������تنی بڕیارده‌ر و‬ ‫ڕێکخراوه‌کانیشدا ده‌کرێ‪ .‬له‌ ڕێکخستن‌ه داخراوه‌کاندا‬ ‫ئه‌ندامان ده‌توانن داوای هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بکه‌ن‪.‬‬ ‫سیسته‌م ‌ه جۆراوجۆره‌کانی هه‌ڵبژاردن‬ ‫سیس������ته‌می هه‌ڵبژاردن له‌ڕاس������تیدا بۆ ده‌رخس������تنی‬ ‫ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن‪ ،‬ده‌ورێکی گرنگی هه‌یه‌‪ .‬له‌م ناوه‌دا‬ ‫دوو شێوازی س������ه‌ره‌کیی هه‌ڵبژاردن هه‌ن‌‪" :‬هه‌ڵبژاردنی‬ ‫ڕێژه‌یی" ک‌ه تێیدا پارتییه‌کان به‌پێی ڕێژه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی‬ ‫پش������تیوانانیان داویانه‌تێ‪ ،‬نوێنه‌ریان ده‌بێ و هه‌ڵبژاردنی‬ ‫زۆرین‌ه ک‌ه تێیدا پارتیی براو‌ه زۆرترین جێگه‌ی ده‌درێتێ‬ ‫و ده‌رفه‌ت������ی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌لوێ ک������‌ه حوکوومه‌تێکی به‌هێز‬ ‫پێکبێنێ‪ .‬له‌ سیس������ته‌می هه‌ڵبژاردن������ی زۆرینه‌دا وا باو‌ه‬ ‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪9‬‬


‫ک������‌ه ناوچه‌‌کانی ده‌نگدان که‌مت������رن‪ ،‬ئه‌مه‌ش وا ده‌کا ک‌ه‬ ‫هه‌رێمێک������ی که‌متریش خاوه‌ن نوێن������ه‌ر بن‪ .‬دیار‌ه حیزب‌ه‬ ‫بچووک������ه‌کان که‌ کاراکته‌ری هه‌رێمیی������ان نیی‌ه له‌م جۆر‌ه‬ ‫سیسته‌مه‌دا مافێکی زۆریان لێ زه‌وت ده‌کرێ‪.‬‬ ‫هه‌ڵبژاردن������ه‌کان ل������ه‌ چۆنه‌تیی ده‌نگ������دان ب‌ه که‌س یا‬ ‫حیزبه‌کانیشدا جیاوازییان له‌ته‌ک یه‌کتردا هه‌یه‌‪ .‬به‌گشتی‬ ‫دووانه باوتره‌‪ .‬واڵتێکی وه‌ک نه‌مس������ا‬ ‫‌‌‬ ‫تێکه‌اڵویی������ه‌ک له‌م‬ ‫(ئوتریش) ک‌ه پێشتر سه‌ر ب‌ه بلۆکی ڕۆژهه‌اڵتی ئه‌ورووپا‬ ‫‌تییه مه‌رج که‌ النی که‌م نیوه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی‬ ‫بوو‪ ،‬کردوویه ‌‌‬ ‫مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بن‪ .‬هات و‬ ‫هێنده‌ نه‌بوو‪ ،‬ئه‌وا چه‌ند هه‌فته دواتر‪ ،‬ئه‌وا سه‌ر له‌ نوێ‬ ‫هه‌ڵبژاردن بکرێته‌وه‌‪.‬‬ ‫زورب������ه‌ی واڵتانی جیه������ان په‌یڕه‌وی ل‌ه سیس������ته‌می‬ ‫هه‌ڵبژاردن������ی ڕێژه‌ی������ی ده‌ک������ه‌ن‪ ،‬ب������ۆ وێن‌ه س������وید ک‌ه‬ ‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌که‌ی ب‌ه شێوازی "سه‌رڕاستکردنی‬ ‫ژمار‌ه جووته‌کان"‌ه و ئه‌م‌ه به‌ دادپه‌روه‌رانه‌ترین ش������ێوه‌‪،‬‬ ‫کورسییه‌کانی په‌رله‌مان ل‌ه ناو حیزبه‌کاندا دابه‌ش ده‌کات‪،‬‬ ‫ئ������ه‌وه‌ش به‌پێی ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگان������ه‌ی وه‌ریانگرتووه‌ و‬ ‫ئه‌و حیزبانه‌ی النی که‌م یه‌ک کورس������ی دێننه‌وه‌‪ .‬پێشتر‬ ‫شێوه‌یه‌کی دیکه‌ به‌کار ده‌هێنرا ک‌ه پێیان ده‌گوت "شێوازی‬ ‫هانتس" و بۆنموون‌ه ئێستا ل‌ه فینالند به‌کار ده‌برێ‪.‬‬ ‫ئه‌م ش������ێواز‌ه که‌ به‌ناوی‌ مافناس������ی به‌لژیکی ڤیکتۆر‬ ‫‪ 10‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫هانتسه‌وه‌ کراوه‌ ک‌ه له‌سااڵنی ‪ 1841‬تا ‪ 1901‬ده‌ژیا و‬ ‫ب‌ه شێوازی ژماره‌ی ته‌واویش ناودێر ده‌کرێ‪ ،‬بۆ چۆنه‌تیی‬ ‫دابه‌ش������ینی کورسییه‌کان به‌سه‌ر حیزبه‌ خه‌نیمه‌کانی ناو‬ ‫په‌رله‌ماندا به‌کار ده‌برێ‪ .‬کاتێ پارتییه‌ک کورس������ییه‌کی‬ ‫وه‌رگرت‪ ،‬ئه‌وا ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی دابه‌ش������ی دوو ده‌کرێ‬ ‫و س������ه‌ر ل‌ه نوێ پارتییه‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێنه‌وه‌‪ .‬بێت و‬ ‫هه‌ر هه‌مان پارتی ده‌نگێکی تریش بێنێته‌وه‌‪ ،‬ئه‌وا دابه‌شی‬ ‫سێی ده‌که‌ن‪ .‬پاش سێ کورسی‪ ،‬دابه‌شی چوار و هتد‪.‬‬ ‫ی‬ ‫ئه‌م شێوازه‌ تا به‌ر له‌ ساڵی ‪1952‬دا ل‌ه هه‌ڵبژاردنه‌کان ‌‬ ‫په‌رله‌مانی سویددا به‌کار ده‌هێنرا‪ .‬ئێستا ل‌ه هه‌ڵبژاردنی‬ ‫ئه‌ندامانی ده‌س������ته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و کۆمیته‌کانی س������ه‌ر‬ ‫به‌ ش������اره‌وانی و پارێزگاکان به‌کار ده‌ب������رێ‪ .‬هه‌روه‌ها‬ ‫له‌ دابه‌ش������کردنی ئه‌ندامانی کۆمیس������یۆن (لێژنه‌)ه‌کانی‬ ‫په‌رله‌مان‪ .‬هه‌ر ئه‌م ش������ێواز‌ه ل‌ه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی‬ ‫واڵتانی فینالند و ئیسله‌ند و ئیسرائیلیش ڕه‌چاو ده‌کرێ‪.‬‬ ‫ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌‌م ش������ێواز‌ه ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‬ ‫گه‌وره‌ترین پارتیی واڵت‪ ،‬زۆرترین ڕێژه‌ی کورسیه‌کانیشی‬ ‫ده‌ست که‌وێ‪.‬‬ ‫شێوازی "ژمار ‌ه جووته‌کان"‬ ‫ئه‌م شێوازه‌ی دابه‌شکردنی کورس������ییه‌کان‪ ،‬زیاتر ل‌ه‬ ‫نێوان پارتییه‌کاندا ده‌کرێ و له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕێژه‌ییدا‪ .‬کاتێ‬ ‫پارتییه‌ک یه‌که‌مین کورسیی خۆی وه‌رگرت‪ ،‬ئه‌وا ڕێژه‌ی‬ ‫ده‌نگه‌کانی ئه‌م پارتییه‌ دابه‌شی سێ ده‌کرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و‬ ‫ڕه‌قه‌م‌ه بێت‌ه ده‌ست که‌ بۆ وه‌رگرتنی کورسییه‌که‌ی دواتر‪،‬‬ ‫ڕکه‌به‌ریی له‌سه‌ر ده‌کرێ‪ .‬هه‌موو جارێ ک‌ه کورسییه‌ک‬ ‫ده‌درێت‌ه پارتییه‌که‌‪ ،‬ئه‌وا ئه‌م ڕه‌قه‌مه‌‌ی به‌راوردکردن‌ه که‌م‬ ‫ده‌بێته‌وه‌‪ .‬له‌م پێوه‌ندییه‌دا ژم������اره‌ جووته‌کان له‌به‌رچاو‬ ‫ده‌گیرێن‪ ،‬واتا ژماره‌ی ده‌نگه‌کان دابه‌شی ‪ 5،7‬ده‌کرێ و‬ ‫هتد‪ .‬له‌ هه‌ڵبژاردنی گش������تیدا ل‌ه سوید‪ ،‬شێواز‌ی ناودێر‬ ‫ب‌ه "سه‌ڕاس������تکردنی ژمار‌ه جووته‌کان" به‌کار ده‌برێ ک‌ه‬ ‫جۆرێک‌ه ل‌ه شێوازی ژماره‌ جووته‌کان و بواری وه‌رگرتنی‬ ‫کورس������ی ل‌ه پارتییه‌‌ زۆر بچووکه‌کان که‌مێک به‌رته‌سک‬ ‫ده‌کات‌‪.‬‬


‫شێوازی "سه‌رڕاستکردنی ژمار ‌ه جووته‌کان"‬ ‫ئه‌م ش������ێوازه‌ بۆ دیاریکردنی ڕێژه‌ی کورسییه‌کان له‌ هه‌ر‬ ‫بازنه‌یه‌ک������ی هه‌ڵبژاردن������دا ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژاردن������ی ڕێژه‌ییه‌ و‬ ‫له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی س������اڵی ‪1954‬ه‌وه‌ له‌ سویددا‬ ‫به‌کار ده‌هێنرێ‪ .‬له‌م ش������ێوازه‌دا ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌موو‬ ‫پارتییه‌ک دابه‌ش������ی ‪ 1،4‬ده‌کرێ‪ .‬ئ������ه‌و پارتییه‌ی به‌رزترین‬ ‫ژماره‌ی به‌راوردکردنی هه‌بێ ئه‌وا یه‌که‌مین کورسیی بازنه‌ی‬ ‫هه‌ڵبژاردنی ده‌درێتێ‪ .‬دواتر سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کانی پارتییه‌که‌‬ ‫دابه‌شی سێ ده‌کرێ و ئینجا ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی به‌راوردکردن‬ ‫ل������ه‌ نێوان پارتییه‌کاندا ده‌که‌وێته‌ ده‌س������ت‪ .‬هه‌موو جارێ که‌‬ ‫پارتییه‌ک کورسییه‌کی ده‌درێتێ‪ ،‬ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی دابه‌شی‬ ‫(دوو هێنده‌ی کورسییه‌کانی‪ ،‬كۆ یه‌ک) ده‌کرێ‪ .‬واتا به‌ ڕیز‪:‬‬ ‫‪ 1،4‬و ‪ 3‬و ‪ 5‬و ‪ 7‬و ‪ 9‬و ‪ 11‬و ‪ 13‬و‪ ...‬هتد‪ .‬جیاوازیی نێوان‬ ‫شێوازی به‌ته‌واویی ژماره‌جووته‌کان (مێتۆدی سه‌نت الگو) له‌‬ ‫سه‌رڕاستکردنی یه‌که‌مین ڕه‌قه‌می به‌سه‌ردابه‌شکردندایه و‬ ‫ده‌توانێ ژماره‌ی جۆراوجۆر بداته‌ ده‌ست‪ .‬هاوپێوه‌ند له‌گه‌ڵ‬ ‫شێوازی هانتسدا که‌ ڕیزی ژماره‌ی به‌سه‌ردابه‌شکردنه‌کانی‬ ‫‪ 1‬و ‪ 2‬و ‪ 3‬و ‪ 4‬و ‪ 5‬و‪ ...‬هتد‪ ،‬ش������ێوازی سه‌رڕاس������تکردنی‬ ‫ژماره‌ جووته‌کان به‌ سوودی پارتییه‌ بچووکه‌کان ده‌شکێته‌وه‌‪،‬‬ ‫له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌قه‌می دابه‌ش������که‌ر زۆر خێراتر زیاد ده‌کات‪.‬‬ ‫‌له‌م ناوه‌دا بێت و یه‌که‌مین ڕه‌قه‌می به‌سه‌ردابه‌شکردن ‪ 1‬بێت‬ ‫نه‌ک ‪ ،1،4‬ئ������ه‌وا حیزبه‌ هه‌ره‌بچووکه‌کان زیاترین ناڕه‌واییان‬ ‫ده‌رهه‌ق ده‌کرێ‪.‬‬ ‫ل‌ه واڵتانی ئه‌نگلۆساکسیی وه‌ک ئه‌مریکا و به‌ریتانیای‬ ‫مه‌زن‪ ،‬سیسته‌می "هه‌ڵبژاردنی یه‌ک که‌س له‌هه‌ر هه‌رێم‌ه‬ ‫و به‌پێی زۆرینه‌‌بوون" ک‌ه به‌ ئینگلیزی پێی ده‌گوترێ (‪first‬‬ ‫‪ )past the post‬کاری پێ ده‌کرێ‪ .‬ل‌ه فه‌ڕه‌نسا ‪-‬له‌ حاڵی‬ ‫حازردا‪ -‬به‌ گش������تی هه‌ر هه‌مان سیسته‌می "هه‌ڵبژاردنی‬ ‫یه‌ک که‌س ل‌ه هه‌ر هه‌رێم‌ه و به‌پێی زۆرینه‌‌بوون" به‌اڵم ل‌ه‬ ‫دوو قۆناغدا‪ ،‬کاری پ������ێ ده‌کرێ‪ .‬ل‌ه ژاپۆن "هه‌ڵبژاردنی‬ ‫چه‌ن������د که‌س له‌هه‌ر هه‌رێمه‌ و به‌پێ������ی زۆرینه‌‌بوون" و ل‌ه‬ ‫سیسته‌می ئه‌ڵمانیدا به‌ چاولێکه‌ری ل‌ه سوید‪ ،‬ئاوێته‌یه‌ک‬ ‫گو‬ ‫ل‌ه هه‌ردوو سیس������ته‌می هه‌ڵبژاردنی به‌ زۆرینه‌ی ده‌ن ‌‬ ‫هه‌ڵبژاردنی ڕێژه‌یی به‌کار ده‌هێنرێ‪.‬‬

‫نهێنیبوون ل ‌ه هه‌ڵبژاردندا‬ ‫بۆ پاراستنی ئه‌س������ڵی به‌نهێنیبوون له‌ هه‌ڵبژاردندا‪،‬‬ ‫ده‌نگه‌کان ده‌خرێنه‌ ناو س������ندووقه‌وه‌‪ .‬له‌ گه‌لێ واڵتاندا‬ ‫نهێنیبوونی ده‌نگه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی گش������تیدا ده‌بێته‌‬ ‫پرس������ی ناوه‌ندی‪ .‬ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌نگ ده‌داته‌ کێ‪ ،‬هیچ‬ ‫ئه‌نجامێک������ی لێناکه‌وێت������ه‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ی ل������ه‌ ڕێی کێوه‌‬ ‫ده‌نگی دراوه‌ت������ێ‪ .‬جاروباری������ش نهێنیبوونی ده‌نگدان‬ ‫ده‌که‌وێته‌ ب������ه‌ر مه‌ترس������ییه‌وه‌‪ ،‬بۆ نموون������ه‌ له‌ ڕه‌وتی‬ ‫نه‌ش������یاو و نه‌گونجاوی هه‌ڵبژاردن������دا‪ .‬واڵتی وا هه‌یه‌‬ ‫که‌ کارمه‌ندانی به‌رپرس������ی ده‌نگوه‌رگرتنی‪ ،‬داوا ده‌که‌ن‬ ‫س������ه‌یری به‌رگه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ بکه‌ن یا خود هه‌ندێ له‌‬ ‫ده‌نگه‌کان له‌ ڕێی گوشاری کۆمه‌اڵیه‌تییه‌وه‌ به‌ که‌سێکی‬ ‫تایبه‌ته‌وه‌ ده‌به‌س������تنه‌وه‌ (که‌ له‌ڕاستیدا ده‌نگه‌کان هی‬ ‫ئ������ه‌و نین)‪ .‬واڵتی واش هه‌ن ‪-‬ب������ۆ نموونه‌ فینالند‪ -‬که‌‬ ‫ده‌ب������ێ هه‌موو که‌س به‌رگ������ه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ی به‌ته‌نیایی‬ ‫له‌ ژوورێکی بچووک������ی تایبه‌تدا پڕکاته‌وه‌‪ .‬ته‌نانه‌ت ئه‌و‬ ‫به‌رگه‌ پڕکراوانه‌ی نیش������ان ده‌درێن یا ده‌بینرێن‪ ،‬نابێ‬ ‫بخرێنه‌ ناو سندووقه‌وه‌‪.‬‬ ‫ڕاپرس������ی و توێژینه‌وه‌ی دام������ه‌زراوه‌ و میدیاکان‬ ‫له‌ش������وێنی ده‌نگداندا و ڕێک پاش ئه‌وه‌ی که‌س������ه‌که‌‬ ‫ده‌نگی داوه‌‪ ،‬ده‌توانێ مه‌رجی نهێنیبوونی هه‌ڵبژاردن‬ ‫بش������ێوێنێ‪ ،‬چونکه‌ ئ������ه‌و ده‌نگده‌ره‌ی نای������ه‌وێ کاتێ‬ ‫پرسیاریان لێکرد درۆ بکات‪ ،‬بۆی زه‌حمه‌ته‌ بیدرکێنێ‌‬ ‫ده‌نگ������ی به‌ ک������ێ داوه‌‪ .‬له‌الیه‌کی دیک������ه‌وه‌ ئه‌مجۆره‌‬ ‫ڕاپرسییه‌ ش������ێوازێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌‬ ‫ڕه‌س������مییه‌کان کۆنترۆڵ بکرێ و ده‌سکاریی گه‌وره‌یان‬ ‫تێ������دا نه‌ک������رێ‪ .‬هه‌روه‌ها ش������ێوه‌یه‌کی خێراش������ه‌ بۆ‬ ‫ده‌رخستنی ئاراسته‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش‪ .‬له‌‬ ‫واڵتێکی وه‌ک سویددا‪ ،‬له‌ ساڵی ‪1991‬ه‌وه‌ ته‌له‌فزیۆنی‬ ‫نه‌ته‌وه‌یی س������وید له‌ ده‌ره‌وه‌ی ش������وێنی ده‌نگداندا بۆ‬ ‫هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان������ی واڵت‪ ،‬نوێنه‌رانی‬ ‫په‌رله‌مانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و‌ڕیفراندۆمه‌ گشتییه‌‌کان‪،‬‬ ‫له‌ توێی به‌رنامه‌یه‌ک������ی ته‌له‌فزیۆنیدا ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌‬ ‫ئه‌نجام ده‌ده‌ن‪.‬‬ ‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪11‬‬


‫هه‌ڵبژاردن و نه‌ته‌وه‌کان‬ ‫هه‌ڵبژاردنی نه‌ته‌و‌ه جۆراو‌جۆره‌کان‬ ‫نه‌ته‌وه‌‬

‫هه‌ڵبژاردن‬

‫دوایین هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبژاردنی داهاتوو‬

‫ئه‌مریکا‬ ‫شیلی‬ ‫ئێکڤادۆر‬ ‫کووبا‬ ‫واڵته‌ یه‌کگرتووه‌کان‬ ‫ڤێنزۆئێال‬

‫هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆمار‬

‫‪2010-2009‬‬

‫‪2013‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‬

‫‪2009‬‬

‫‪2013‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆمار‬

‫‪2010‬‬

‫‪2014‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‬

‫‪2008‬‬

‫‪2013‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی‪ ،‬لۆکاڵ‬

‫‪2010‬‬

‫‪2013‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆمار‬

‫‪2008‬‬

‫‪2012‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی کۆنگره‌‬

‫‪2010‬‬

‫‪2012‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆمار‬

‫‪2006‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‬

‫‪2010‬‬

‫‪2015‬‬

‫ئاسیا‬ ‫هیندوستان‬

‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‬

‫‪2009‬‬

‫‪2014‬‬

‫عیراق‬

‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‬

‫‪2010‬‬

‫‪2015‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆمار‬

‫‪2010‬‬

‫ئه‌ورووپا‬ ‫یه‌کێتیی ئه‌ورووپا‬

‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‬

‫‪2009‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی‬

‫‪2011‬‬

‫ڕیفراندۆمی میللی‬

‫‪2000‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆمار‬

‫‪2006‬‬

‫‪2012‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‬

‫‪2007‬‬

‫‪2011‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئۆله‌ندی ئۆتۆنۆم‬

‫‪2007‬‬

‫‪2011‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی کۆمۆنه‌کانی فینالند‬

‫‪2008‬‬

‫‪2012‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی کۆمۆنه‌کانی ئۆله‌ندی ئۆتۆنۆم‬

‫‪2007‬‬

‫‪2011‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆمار‬

‫‪2006‬‬

‫‪2013‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‬

‫‪2008‬‬

‫هۆڵه‌ندا‬

‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‬

‫‪2006‬‬

‫نه‌رویژ‬

‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‬

‫‪2009‬‬

‫دانمارک‬

‫فینالند‬

‫ئیتالیا‬

‫‪ 12‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫‪2014‬‬

‫‪2013‬‬


‫نه‌رویژ‬

‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‬

‫‪2009‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆمار‬

‫‪2011‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‬

‫‪2011‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‬

‫‪2010‬‬

‫‪2015‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‬

‫‪2010‬‬

‫‪2014‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان‬

‫‪2010‬‬

‫‪2014‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌کان‬

‫‪2010‬‬

‫‪2014‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی کڵێسه‌کان‬

‫‪2009‬‬

‫‪2013‬‬

‫ڕیفراندۆمه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان‬

‫‪2003‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ناوه‌ندی‪ ،‬بوندستاگ‬

‫‪2009‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆمار‬

‫‪2010‬‬

‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‬

‫‪2011‬‬

‫پورتوگال‬ ‫به‌ریتانیای مه‌زن‬

‫سوید‬

‫ئه‌ڵمان‬ ‫ئوکرایین‬

‫‪2013‬‬

‫‪2013‬‬

‫ده‌نگده‌ر‪:‬‬ ‫له زانس������تی سیاس������یدا جۆره‌کانی ده‌نگ������ده‌ر‪ ،‬جودا‬ ‫ده‌کرێنه‌وه‌‪ .‬گرووپی هه‌ره‌گرنگ‌ بۆ هه‌ر حیزبێک‪ ،‬ده‌نگده‌ر‌ه‬ ‫سه‌ره‌کییه‌کانن‪ .‬واتا ئه‌وانه‌ی مه‌یلێکی به‌رده‌وامیان هه‌ی‌ه‬ ‫که‌ ڕێک ده‌نگ به‌م پارتیی‌ه بده‌ن‪ .‬ئه‌م گرووپ‌ه ده‌نگده‌ره‌ش‬ ‫ده‌کرێ به‌ ش������ێوه‌ی جۆراوجۆر پێناس������ه‌ بکرێ‪ .‬هه‌ندێ‬ ‫كه‌س ده‌ڵێن ئه‌م گرووپ‌ه ل������ه‌و ده‌نگده‌ران‌ه پێکهاتوو‌ه ک‌ه‬ ‫زیاتر ل‌ه دوو جار ل‌ه هه‌ڵبژاردنی به‌دوای یه‌کدا‪ ،‬ده‌نگیان‬ ‫داوه‌ت������ه‌ هه‌ر هه‌م������ان پارتی‌‪ ‌.‬که‌چی ده‌ک������رێ به‌رفره‌تر‬ ‫له‌وه‌ش س������ه‌یری ئه‌م گرووپ‌ه بکرێ و س������ێ هۆی گرنگ‬ ‫بۆ هه‌بوونی‌ باس������ی لێو‌ه بکرێ‪ :‬خۆپێناسه‌‌ی پارتییه‌که‌‪،‬‬

‫ده‌نگ������دان به‌هۆی هه‌بوونی ڕوانگه‌ی چینی کۆمه‌اڵیه‌تی‌ و‬ ‫ده‌نگدان به‌هۆی هه‌بوونی بڕوای ئایدیۆلۆژی‪.‬‬ ‫گرووپێک������ی دیکه‌ی ده‌نگ������ده‌ر‪ ،‬ده‌نگده‌رانی الوه‌کین‪.‬‬ ‫ئه‌مان������ه‌ له‌الیه‌ن حی������زب و پالێوراوه‌كان������ه‌و‌ه ب‌ه دڵنیایی‬ ‫ته‌واوه‌و‌ه ناناسرێنه‌وه‌ و نازانرێ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌ن‪ .‬ب‌ه‬ ‫مانایه‌کی سنوورداره‌وه‌‪ ،‬ده‌نگده‌ری الوه‌کی به‌و ده‌نگده‌ر‌ه‬ ‫ده‌گوت������رێ که له‌ دوو هه‌ڵبژاردنی ب������ه‌دوای یه‌کدا مافی‬ ‫ک به‌هه‌مان‬ ‫ده‌نگدانی هه‌بێ������ت و ده‌نگیش بدات‪ ،‬به‌اڵم نه‌ ‌‬ ‫پارت������ی و هه‌مان پاڵێ������وراو‌‪ .‬ده‌نگده‌رانی الوه‌کی‪ ،‬جاری‬ ‫وای‌ه ده‌وری س������ه‌ره‌کییان ل������ه‌ یه‌کالکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی‬ ‫هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا هه‌یه‌‪.‬‬ ‫دوو جۆری دیکه‌ی ده‌نگده‌ریش هه‌ن‪ :‬ئه‌وانه‌ی تاقه‌تی‬ ‫ده‌نگدانیان نیی‌ه و ده‌نگیش ناده‌ن‪ ،‬ئه‌وانه‌ش ک‌ه بۆ جاری‬ ‫‌مه ده‌نگ ده‌ده‌ن‪.‬‬ ‫یه‌که ‌‌‬ ‫سه‌رچاوه‌‪:‬‬ ‫ـ فه‌رهه‌نگی زانستی سیاسی‪ ،‬گولدمه‌ن‪ ،‬پێدرشۆن و ئوێسترود‪،‬‬ ‫چاپی زانکۆی ستۆکۆڵم‪.1997 ،‬‬ ‫ـ ئینسیکلۆپیدیای نه‌ته‌وه‌یی سوید‬

‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪13‬‬


‫دانمارک؛‬ ‫وه‌رچه‌رخانی به‌ره‌و چه‌پ‬

‫ئاماده‌کردنی‪ :‬هه‌ڵبژاردن‬ ‫ل������‌ه هه‌ڵبژاردنی ڕۆژی پێنجش������ه‌مم‌ه (‪ )٢٠١١/٩/١٥‬ل‌ه‬ ‫دانمارک‪( ،‬به‌ره‌ی سوور) به‌س������ه‌رۆکایه‌تیی یای هێللێ‬ ‫توورنینگ ش������میت‪ ،‬توانی (‪ )٩٢‬کورسی ل‌ه کۆی (‪)١٧٩‬‬ ‫کورس������یی په‌رله‌مانی ئ������ه‌و واڵته‌ مس������ۆگه‌ر بکات و ب‌ه‬ ‫جیاوازییه‌کی که‌م به‌س������ه‌ر (به‌ره‌ی شین)دا سه‌رکه‌وت‪،‬‬ ‫که‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا (‪ )٨٧‬کورس������ییان به‌ده‌س������تهێنا‪.‬‬ ‫شه‌وی پێنجشه‌مم‌ه سه‌رۆکی حکوومه‌تی دانمارک‪ ،‬الرس‬ ‫ڕاسمووس������ێن‪ ،‬سه‌رنه‌که‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردندا قبووڵ کرد‬ ‫و ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌‪.‬‬ ‫دوای ئ������ه‌وه‌ ک������ه‌ ئاکامه‌کانی هه‌ڵب������ژاردن ڕاگه‌یێندران‪،‬‬ ‫هێللێ توورنینگ شمیت ب‌ه ڕاگه‌یاندنه‌کانی وت‪" :‬دانمارک‬ ‫پێویس������تی ب‌ه گۆڕانه‌‪ ،‬واڵتی ئێمه‌ پێویستی به‌ ئاڵوگۆڕ ل‌ه‬ ‫سه‌رکردایه‌تیدا هه‌یه‌‪".‬به‌اڵم سه‌رۆکی پێشووی حكوومه‌ت‬ ‫دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌س������ت له‌کارکیش������انه‌وه‌ی به‌ هێللێ‬ ‫ش������میتی گوت‪" :‬من کلیله‌کان ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‬ ‫ده‌که‌م و ده‌خ������وازم بڵێم‪ :‬هێللێی ئازی������ز‪ ،‬ئاگاداری ئه‌م‬ ‫کلیالنه‌ به‌‪ ،‬چونکه‌ ئه‌مان‌ه کاتیین‪".‬‬ ‫‪ 14‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫هێللێ توورنینگ شمیت‬ ‫سه‌رکه‌وتنی "به‌ره‌ی سوور"‬ ‫که‌س������ی س������ه‌رکه‌وتوو ل������ه‌م هه‌ڵبژاردن������ه‌دا‪ ،‬هێلل������ێ‬ ‫توورنینگ ش������میت س������ه‌رۆکی چلوپێنج س������اڵه‌ی حیزبی‬ ‫سۆسیالدیموکرات بوو‪ ،‬ک‌ه شه‌ش ساڵ به‌ر ل‌ه ئێستا ب‌ه‬ ‫سه‌رۆکی ئه‌و حزب‌ه هه‌ڵبژێردرابوو‪ .‬جێی ئاماژ‌ه پێکردنه‌‪،‬‬ ‫ک������‌ه ئه‌و‌ه یه‌که‌مینجاره‌ ل‌ه مێ������ژووی دانمارکدا‪ ،‬ژنێک ب‌ه‬ ‫کۆشکی سه‌رۆکوه‌زیرانی ئه‌و واڵت‌ه ده‌گات‪.‬‬ ‫گه‌رچ������ی سۆس������یالدیموکراته‌کان ل������ه‌م هه‌ڵبژاردندا‬ ‫س������ه‌رکه‌وتن‪ ،‬به‌اڵم به‌ته‌نیا توانی������ان (‪ )%٢٥‬ده‌نگه‌کان‬ ‫به‌ده‌س������ت بێنن‪ .‬ئ������ه‌م ڕێژه‌یه‌ ب������ه‌ ب������ه‌راورد له‌گه‌ڵ‬ ‫هه‌ڵبژاردنه‌کانی س������اڵی (‪)٢٠٠٧‬دا‪ ،‬نزیک به‌ (‪)%٦‬ی‬ ‫ده‌نگ دابه‌زینی پێوه‌ دیاره‌‪.‬‬ ‫کارناس������ان وای بۆ ده‌چن‪ ،‬ئه‌وه‌ خه‌راپترین ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌‪،‬‬ ‫که‌ له‌ ماوه‌ی نزیک به‌ سه‌د ساڵ ئه‌م حزبه‌ تووشی بووه‌‪.‬‬ ‫سۆس������یالدیموکراته‌کان به‌ته‌نیا نه‌یانتوانی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌‬


‫بۆخۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن‪ ،‬به‌ڵکو به‌هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گرووپ‌ه‬ ‫چه‌په‌کان و چه‌ند حزبی تر توانیان کۆتایی به‌ ده‌سه‌اڵتی د‌ه‬ ‫س������اڵه‌ی (لیبراڵه‌ ڕاسته‌کان) بێنن‪ .‬به‌اڵم له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا‪،‬‬ ‫(حزبی لیبراڵ‌ه ڕاس������ته‌کان) به‌ سه‌رۆکایه‌تیی الرس لۆککێ‬ ‫ڕاسمووسێن‪ ،‬به‌ به‌ده‌ستهێنانی (‪%٢٦/٧‬ی ده‌نگه‌کان‪ ،‬هێشتا‬ ‫گه‌وره‌ترین هێز‌ه له‌ شه‌تره‌نجی سیاسیی (دانمارک)دا‪.‬‬ ‫به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌ی که‌ ده‌سته‌ویه‌خه‌ی دانمارک‬ ‫بووه‌‪ ،‬بڕیار وایه‌ کاته‌کانی کارکردنیش که‌مێک درێژ بکرێنه‌وه‌‪،‬‬

‫ئه‌ویش له‌ هه‌ر ڕۆژێکدا (‪ )١٢‬خوله‌ک له‌ کاری ڕۆژانه‌ زیاد‬ ‫بکرێت‪ ،‬که‌ ل������ه‌ حه‌وتوویه‌کدا ده‌بێته‌ کاتژمێرێک‪ .‬هه‌روه‌ها‬ ‫له‌ س������ه‌رده‌می حكوومه‌تی (ڕاسمووس������ێن)دا‪ ،‬دانمارک‬ ‫سیاسه‌تی توندی سه‌باره‌ت به‌ کۆچبه‌ران گرتبۆبه‌ر‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫(به‌ره‌ی سوور) بڕیاری داوه‌ که‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ به‌ قازانجی‬ ‫کۆچبه‌ران ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بێت‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‌کان‪:‬‬ ‫(‪)www.landguiden.se‬‬ ‫(‪)persian.euronews.net‬‬

‫دانمارک‬ ‫ناوی ڕه‌سمی‬ ‫سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت‬

‫پاشایه‌تیی دانمارک‬ ‫مه‌له‌که‌ مارگارێتای دووه‌م (دانمارک واڵتێکی پاشایه‌تی ب‌ه سیسته‌می په‌رله‌مانییه‌‪ .‬ده‌سه‌اڵت له‌ده‌ست‬ ‫حکوومه‌تدایه‌‪ .‬په‌رله‌مانی ئه‌و واڵته‌ خاوه‌نی (‪ )١٧٩‬کورسییه‌‪).‬‬

‫دانیشتوان‬

‫‪ ٥,٥٦٥,٠٢٠‬كه‌س (ئاماری ساڵی ‪)٢٠١٠‬‬

‫پایته‌خت‬

‫کۆپێنهاگ‬

‫پانتایی واڵت‬ ‫پێکهاته‌ی دانیشتوان‬ ‫به‌کارهێنه‌رانی ئینترنێت‬

‫‪ ٤٣,٠٩٤‬کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌‬ ‫(‪ )%٩٠‬دانمارکی‪ )%٨( ،‬په‌نابه‌ر و (‪)%٢‬یش به‌سه‌ر گرووپه‌کانی تری وه‌ک (ئه‌ڵمانی و خه‌ڵکی واڵتانی‬ ‫باکووری ئه‌ورووپا) دابه‌شده‌کرێن‬ ‫له‌ هه‌ر (‪ )١٠٠‬که‌س‪ )٨٣( ،‬که‌س ئینترنێت به‌کار دێنێت‪.‬‬

‫چاپه‌مه‌نی‬

‫هه‌ر گه‌وره‌ساڵێک النیکه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ک له‌ڕۆژدا ده‌خوێنێته‌وه‌‪ .‬تیراژی سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌کانی دانمارک‬ ‫ل‌ه ڕۆژێکدا نزیک ب‌ه (‪)١،٣٠٠,٠٠٠‬ـه‌‪.‬‬

‫بازاری کار‬

‫واڵت������ی دانمارک خاوه‌نی بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی س������ه‌ندیکای کرێکارییه‌‪ ،‬نزیک ب‌ه (‪ )%٨٥‬کرێکارانی‬ ‫دانمارک له‌ سه‌ندیکای کریکاریدا ئه‌ندامن‪.‬‬

‫ڕێژه‌ی بێکاری‬ ‫دراوسێکانی دانمارک‬

‫ب‌ه گوێره‌ی ئاماره‌ی ساڵی (‪)٣،٣( – )٢٠٠٨‬له‌سه‌د بێکاری هه‌بووه‌‪.‬‬ ‫سوئید و ئه‌ڵمان‬

‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪15‬‬


‫بنه‌ماكانی‬ ‫هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن‬

‫نووسینی‪ :‬سه‌كوان ئه‌رگۆشی‬

‫پێناسه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن‬ ‫بریتیی��� ‌ه ل ‌ه هه‌وڵێكی رێكخ���راو ك ‌ه حزب یان تاكه‌كه‌س پێی‬ ‫هه‌ڵده‌س���تێ بۆ سه‌رخستنی خۆی و به‌رنامه‌كه‌ی‪ ،‬ل ‌ه رێگای‬ ‫راكێشانی رای گشتی یاخود رای كۆمه‌ڵێك كه‌سی دیاریكراو‬ ‫به‌الی خۆیدا‪.‬‬

‫پێ������ش هه‌م������وو هه‌ڵبژاردنێك‪ ،‬پارت‌ه سیاس������ییه‌كان و‬ ‫پاڵێوراوان������ی ب������ۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو (به‌پێی یاس������ای‬ ‫هه‌ڵبژاردنی ئه‌و واڵته‌) له‌ رێگای هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌و‌ه‬ ‫ده‌كه‌ون‌ه جموج������ۆڵ و به‌ربه‌ره‌كانی‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین‬ ‫ژماره‌ی ده‌نگده‌ر به‌الی خۆیاندا راكێشن‪ .‬سه‌ركه‌وتنی ئه‌و‬ ‫هه‌ڵمه‌ته‌ش گرێدراوی هه‌نگاوه‌كانی پێش ئه‌نجامدانیه‌تی‬ ‫و به‌بێ دارشتنی به‌رنامه‌ی پێشوه‌خت‌ه و خۆ ئاماده‌كردن‬ ‫به‌ش������ێوه‌یه‌كی رێكخراو و رێكوپێ������ك‪ ،‬ناكرێ هه‌ڵمه‌تێكی‬ ‫‪ 16‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێو‌ه ببه‌ین‪ .‬ئه‌م خااڵنه‌ی خواره‌و‌ه به‌شێكی‬ ‫سه‌ره‌كین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن‪:‬‬ ‫أ‪ -‬په‌یامی هه‌ڵبژاردن‪:‬‬ ‫پێویس������ت‌ه په‌یامی هه‌ڵبژاردن كورت و پۆخت و ساد‌ه‬ ‫بێت‪ ،‬به‌شێوه‌یه‌ك ك‌ه گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان‬ ‫هه‌ی‌ه به‌ئاس������انی لێی تێبگه‌ن و به‌ئاسانی بیڵێنه‌وه‌‪ .‬ده‌بێ‬ ‫په‌یامی هه‌ڵبژاردن كورتكراوه‌ و ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی‬ ‫حزب یان پاڵێوراو بۆ هه‌ڵبژاردن بێت‪.‬‬


‫ب‪ -‬ئاماده‌كاری پێش ده‌س���تپێكردنی هه‌ڵمه‌تی‬ ‫هه‌ڵبژاردن‪:‬‬ ‫ه������ه‌ر پارت و الیه‌نێك پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ ناو هه‌ڵمه‌تی‬ ‫هه‌ڵبژاردنه‌وه‌‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كاریگه‌ری و كه‌مترین‬ ‫هه‌ڵه‌ی هه‌بێت‪ ،‬پێویس������ت‌ه پێش ده‌س������تپێكردنی هه‌ڵمه‌تی‬ ‫هه‌ڵبژاردن چه‌ند ئاماده‌كارییه‌ك بكات‪ ،‬له‌وانه‌‪:‬‬ ‫‪ -1‬ش������رۆڤه‌كردنی ئه‌و كه‌موكوڕییان������ه‌ی له‌ هه‌ڵمه‌تی‬ ‫هه‌ڵبژاردن������ی پێش������وودا توش������ی بب������وو و دۆزینه‌وه‌ی‬ ‫چاره‌سه‌ری گونجاو بۆیان‪.‬‬ ‫‪ -2‬په‌ره‌پێدانی خاڵ‌ه به‌هێزه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی‬ ‫رابردوو و په‌یڕه‌وكردنیان به‌شێوازێكی باشتر‪.‬‬ ‫‪ -3‬ئه‌نجامدانی چه‌ند راپرسییه‌ك له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌و‬ ‫ش������وێنانه‌ی هه‌ڵبژاردنیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت ل‌ه بوار‌ه‬ ‫جیاجیاكان‪ ،‬وه‌ك‪:‬‬ ‫• دیاریكردنی ئه‌و كه‌ناڵه‌ راگه‌یاندنانه‌ی ك‌ه زۆرترین‬ ‫بینه‌ر یان بیسه‌ر یان خوێنه‌ریان هه‌یه‌‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین‬ ‫قورسایی خۆی بخاته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌نااڵنه‌ و له‌وێو‌ه په‌یام‬ ‫و به‌رنامه‌ی خۆی به‌زۆرترین ژماره‌ی ده‌نگده‌ر بگه‌یه‌نێت‪،‬‬ ‫هه‌روه‌ه������ا دیاریكردنی پ������ڕ جه‌ماوه‌رتری������ن هو‌نه‌رمه‌ند‪،‬‬ ‫ئه‌كته‌ر‪ ،‬بێژه‌ر و كه‌سایه‌تی‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگای ئه‌وانه‌و‌ه‬ ‫هه‌مان ئامانجی سه‌ره‌و‌ه بپێكێت‪.‬‬ ‫• دیاریكردن������ی ئه‌و كێش������ه‌ و گرفتان������ه‌ی كۆمه‌ڵگ‌ه‬ ‫به‌ده‌س������تییه‌و‌ه ده‌ناڵێن������ێ و پۆلێنكردنیان ت������ا به‌رنامه‌ی‬ ‫هه‌ڵبژاردنی خۆی له‌س������ه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشان‌ه‬ ‫دابڕێژێت‪.‬‬ ‫• پۆلێنكردنی توێژه‌كان������ی كۆمه‌ڵگ‌ه بۆ ئه‌وه‌ی گوتار‬ ‫و به‌رنامه‌كه‌ی به‌پێی قورس������ایی و پێداویس������تی گش������ت‬ ‫چینه‌كانی كۆمه‌ڵگ‌ه رێك بخات‪.‬‬ ‫• هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری كابینه‌ی پێشتری حكومه‌ت و‬ ‫وه‌رگرتنی رای جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر خاڵ‌ه به‌هێز و الوازه‌كانی‪،‬‬ ‫تا له‌ به‌رنامه‌ی كاری خۆی و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌كاری‬ ‫بێنێت و چاره‌س������ه‌ری واقعیانه‌ و شیاوی جێبه‌جێكردن‬ ‫بۆیان بدۆزێته‌و‌ه و ئینجا به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنیان بدات‪.‬‬ ‫‪ -4‬ئاماده‌كردنی چه‌ند گرووپێكی تایبه‌ت به‌ئه‌نجامدانی‬

‫هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و كردن������ه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت بۆیان‬ ‫له‌الیه‌ن ش������اره‌زایانی كۆمه‌ڵناس������ی و ده‌روونناس������ی و‬ ‫یاساناس������ان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ش������ێوازێكی شارستانییانه‌ و‬ ‫تایبه‌تمه‌ندان������ه‌ هه‌ڵمه‌ته‌ك������‌ه به‌ڕێو‌ه ببه‌ن‪ ،‬ت������ا زۆرترین‬ ‫كاریگه‌ری هه‌بێت و كه‌مترین هه‌ڵ‌ه تۆمار بكرێت‪.‬‬ ‫‪ -5‬ده‌ستنیش������انكردنی ئ������ه‌و ش������وێنانه‌ی چاالكی������ی‬ ‫هه‌ڵبژاردنیان تێدا ئه‌نج������ام ده‌درێت‪ ،‬ب‌ه له‌به‌رچاوگرتنی‬ ‫چاالكیی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو‪.‬‬ ‫‪ -6‬دانانی پالنێكی ئیداری و رێكخراوه‌یی تۆكمه‌‪.‬‬ ‫‪ -7‬ئاماده‌كردن������ی ئ������ه‌و بڕگان������ه‌ی كه‌ پێویس������ته‌ ل‌ه‬ ‫شاش������ه‌كانه‌وه‌ پێش������كه‌ش بكرێن‪ ،‬ب������‌ه له‌به‌رچاوگرتنی‬ ‫دابونه‌ریت و ئایین و ئایینزاكان و ئاماده‌كردنی بڕگه‌كان‬ ‫به‌جۆرێك بێت‪ ،‬كه‌ گش������ت چی������ن و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگ‌ه‬ ‫خۆیان تیایدا ببیننه‌وه‪.‬‬ ‫ج‪ -‬كه‌ره‌سته‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن‪:‬‬ ‫بێجگه‌ ل������ه‌ توانا مرۆیییه‌كان‪ ،‬كه‌ره‌س������ته‌كانی هه‌ڵمه‌تی‬ ‫هه‌ڵبژاردنیش كاریگه‌رییه‌كی زۆریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌یاندنی‬ ‫په‌یامی حزبه‌كان (پاڵێوراوان)‪ ،‬بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌ره‌سته‌كان‬ ‫جۆراوج������ۆر بن‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ده‌نگده‌ران‬ ‫ده‌ستیان كه‌وێت یاخۆد چاویان پێبكه‌وێت‪ .‬ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی‬ ‫پێویس������ته‌ له‌ ش������وێنه‌ جیاجیاكان هه‌ڵواس������رێن‪ ،‬ده‌بێ به‌‬ ‫باشترین شێواز دروستكرابن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی رێبوارانی‬ ‫ئه‌م شوێنه‌ به‌الی خۆیاندا راكێشن‪ ،‬هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌و‬ ‫ش������وێنانه‌ بن كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هاواڵتییان هاتووچۆی‬ ‫لێوه‌‌ ده‌كه‌ن‪ ،‬به‌ له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و شوێنه‌ی‬ ‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪17‬‬


‫كه‌ره‌س������ته‌كه‌ی تێدا هه‌ڵده‌واس������رێت‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی ش������ێوه‌ و‬ ‫دیزاینی كه‌ره‌سته‌كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ بێت‪.‬‬ ‫هه‌رچی كه‌ره‌س������ت‌ه گه‌ڕۆكه‌كانه‌‪ ،‬وه‌ك یاری مندااڵن و‬ ‫شه‌بق‌ه و جلوبه‌رگ و پێنوس و‪ ...‬هتد‪ ،‬پێویست‌ه ره‌چاوی‬ ‫حه‌ز و ئاره‌زووی گش������ت چین و توێژی كۆمه‌ڵگه‌ بكرێت‪،‬‬ ‫تاكو ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ به‌ده‌ست زۆربه‌ی دانیشتوان بگات‬ ‫و بچێته‌ ناو زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ماڵه‌كانه‌وه‌‪ .‬جگه‌ له‌مه‌‪،‬‬ ‫پێویسته‌ ئه‌م كه‌ره‌ستان‌ه هه‌ڵبژێردرێن كه‌ كواڵیتی باشیان‬ ‫هه‌یه‌‪ ،‬بۆ ئ������ه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بمێننه‌و‌ه و به‌كاری‬ ‫بێنن‪.‬‬ ‫د‪ -‬رێكخستنه‌كانی حزب‪:‬‬ ‫ئه‌مانه‌ی ل‌ه سه‌ره‌وه‌ باسكران‪ ،‬گشتیان ئامرازێكن بۆ‬ ‫گه‌یش������تن به‌ ئامانجێكی دیاریكراو‪ ،‬ئه‌ویش سه‌ركه‌وتن‌ه‬ ‫ل������ه‌ هه‌ڵبژاردندا‪ ،‬به‌اڵم هه‌ڵس������وڕێنه‌ری ئ������ه‌م ئامرازان‌ه‬ ‫رێكخس������تنه‌كانی حزبن‪ .‬له‌ كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا‪،‬‬ ‫وا پێویس������ت ده‌كا ئه‌ندامانی حزب به‌تێكڕا و به‌ هه‌موو‬ ‫تواناكانیانه‌وه‌ خۆبه‌خش������انه‌ و له‌خۆبووردووان‌ه بكه‌ون‌ه‬ ‫جموجۆڵه‌وه‌‪.‬‬ ‫‪ 18‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫ئه‌مانه‌ی خواره‌و‌ه به‌ش������ێكن له‌و كاروچاالكییانه‌ی ك‌ه‬ ‫رێكخستنه‌كانی حزب یان الیه‌نگرانی پاڵێوراوێك ده‌توانن‬ ‫ئه‌نجامی بده‌ن‪:‬‬ ‫‪ -1‬دابه‌شكردن و هه‌ڵواسینی كه‌ره‌سته‌كان به‌و شێو‌ه‬ ‫دروسته‌ی ك‌ه پێشتر به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه‌‪.‬‬ ‫‪ -2‬ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی ماڵ به ماڵ بۆ گه‌یاندنی ئه‌و‬ ‫رێنماییانه‌ی له‌الیه‌ن حزب یان (پاڵێوراو)وه‌و‌ه ده‌رده‌چن‬ ‫به‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مه‌به‌ستن‪.‬‬ ‫‪‌-3‬ئه‌نجامدان������ی كۆڕ و كۆبوون������ه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ‬ ‫پشتگیریكردن ل‌ه حزب یان پاڵێوراوان‪.‬‬ ‫‪ -4‬هه‌وڵ������دان بۆ گۆڕینی ئه‌و بۆچوون������ه نێگه‌تیڤانه‌ی‬ ‫كه‌ له‌الی به‌ش������ێك له‌ ده‌نگده‌ران له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی هه‌یه‌‪،‬‬ ‫هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ی‬ ‫ك������‌ه بێالیه‌نن‪ ،‬یاخ������ۆد راڕان له‌ رێ������گای گفتوگۆ و بڕوا‬ ‫پێهێنانیان‪.‬‬ ‫‪ -5‬ئاگاداركردن������ه‌وه‌ی ح������زب له‌ بوون������ی كه‌موكوڕی‬ ‫ی������ان الوازیی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن‪ ،‬یان هه‌ر كێش������ه‌یه‌ك‬ ‫ت له‌س������ه‌ر كه‌مبوون������ی ده‌نگه‌كانی‬ ‫ك������ه‌ كاریگه‌ری هه‌بێ ‌‬ ‫پاڵێوراوه‌كه‌ی‪.‬‬ ‫‪ -6‬كاركردن بۆ باڵوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و رۆشنبیریی‬ ‫هه‌ڵبژاردن له‌ناو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگ‌ه به‌گش������تی و ئه‌ندام‬ ‫و الیه‌نگران������ی پارته‌كه‌ی به‌تایبه‌ت������ی‪ ،‬تاوه‌كو دووربن ل‌ه‬ ‫ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی یاسایی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی‬ ‫هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و باش������تر به‌ڕێوه‌بردنی پرۆس������ه‌ی‬ ‫ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و روون و بێگه‌رد‪.‬‬ ‫‪ -7‬به‌شداریكردن ل‌ه بۆنه‌ كۆمه‌اڵیه‌تییه‌كان و دانیشتن‌ه‬ ‫به‌كۆمه‌ڵ������ه‌كان و خس������تنه‌ڕۆی به‌رنام������ه‌ی حزبه‌كه‌ی بۆ‬ ‫ئه‌وه‌ی ببێته‌ باس������ی گفتوگۆ‌كانیان و به‌رگریكردن لێی و‬ ‫راس������تكردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌هه‌ڵ‌ه تێگه‌یشتنێك‪ ،‬ئه‌گه‌ر له‌الی‬ ‫تاكه‌كانه‌و‌ه باسكرا‪.‬‬ ‫به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن‬ ‫دوای ش������یكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئ������ه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه‌ ل‌ه‬ ‫قۆناغ������ی ئام������اده‌كاری پێش هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵب������ژاردن پێی‬


‫گه‌یش������توون و دانان������ی به‌رنامه‌یه‌ك������ی تۆكم������ه‌‪ ،‬پارت و‬ ‫الیه‌نه‌كان له‌و كات‌ه دیاریكراوه‌ی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن‬ ‫دانراوه‌‪ ،‬ده‌س������ت ده‌كه‌ن ب‌ه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن‪ ،‬ئه‌و‬ ‫ماو‌ه دیاریكراو‌ه (ك‌ه له‌ یاسای هه‌ڵبژاردندا هاتووه‌) ل‌ه‬ ‫سێ قۆناغی سه‌ره‌كی پێكدێت‪:‬‬ ‫‪ -1‬قوناغی باڵوبوونه‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌س����تن‪:‬‬ ‫له‌م قۆناغه‌دا پارت یان پاڵێوراو‪ ،‬گشت ئه‌و هۆیانه‌ به‌كار‬ ‫دێنن كه‌ بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌رده‌ستن و ده‌توانن بگه‌ن به‌‬ ‫گشت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌‪ ،‬ئه‌م باڵوبوونه‌وه‌یه‌ به‌ دوو‬ ‫ئاراس������ته‌ ئه‌نجام ده‌درێت‪ ،‬یه‌كه‌میان‪( :‬باڵوبوونه‌وه‌ی‬ ‫س����توونی)‪ ،‬ئه‌مه‌ له‌ رێگای په‌یوه‌ندیكردن به‌ ده‌سته‌ و‬ ‫دامه‌زراوه‌كان و ئه‌و گرووپانه‌ی كه‌ ده‌ش������ێ كاریگه‌رییان‬ ‫له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ هه‌بێت‪ ،‬جا چ به‌ یارمه‌تی ماددی بێ بۆ‬ ‫حزب‪ ،‬یان پاڵپش������تیكردنی حزب بێ بۆ گۆڕینی بیروڕای‬ ‫به‌شێك له‌ ده‌نگده‌ران له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و حزبه‌دا‌‪ .‬هه‌روه‌ها‬ ‫په‌یوه‌ندیكردن به‌ كه‌س������ایه‌تییه‌ دیاره‌كان������ی ناو كۆمه‌ڵگا‬ ‫له‌ گش������ت بوارێكدا‪ ،‬ئه‌وانه‌ی كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌س������ه‌ر‬ ‫بیر و بۆچوونی ده‌نگده‌ران به‌ مه‌به‌س������تی پاڵپش������تیكردن‬ ‫له‌ به‌رنامه‌كه‌ی‪ .‬ئه‌م باڵوبوونه‌وه‌ س������توونییه‌ پش������ت به‌‬ ‫په‌یوه‌ندییه‌ سیاس������ی و گشتییه‌كان ده‌به‌ستێ و پێویسته‌‬ ‫په‌یوه‌ندی كه‌سیی و راسته‌خۆ له‌گه‌ڵیاندا ببه‌سترێت‪.‬‬ ‫دووه‌میان‪( :‬باڵوبوونه‌وه‌ی ئاسۆیی)یه‌‪ ،‬ئه‌مجۆر‌ه‬ ‫په‌یوه‌ندی به‌س������تن‌ه له‌گه‌ڵ جه‌م������اوه‌ری ده‌نگده‌ر ئه‌نجام‬ ‫ده‌درێت و هه‌وڵده‌درێت په‌یوه‌ندی ب‌ه گشت ده‌نگده‌رانه‌و‌ه‬ ‫بكرێت‪ ،‬له‌پێن������او كارتێكردنیان به‌ به‌كارهێنانی گش������ت‬ ‫هۆیه‌كان������ی په‌یوه‌ندیكردنی به‌رده‌س������ت و كارپێكراو ل‌ه‬ ‫هه‌ڵمه‌ت������ی هه‌ڵبژاردندا‪ ،‬ك������ه‌ كاریگه‌ریترینیان هۆیه‌كانی‬ ‫راگه‌یاندن و رێكخستنه‌كانی حزبه‌‪.‬‬ ‫‪ -2‬قۆناغ���ی هه‌ڵس���ه‌نگاندن‪ :‬ل������ه‌م قۆناغ������ه‌دا‬ ‫پالندانه‌ران������ی هه‌ڵمه‌ت������ی هه‌ڵب������ژاردن هه‌ڵده‌س������تن ب‌ه‬ ‫هه‌ڵس������ه‌نگاندنی بارودوخ������ی حزبه‌كه‌ی������ان و پێگ������ه‌ی‬ ‫ركابه‌ره‌كانیان و دوور و نزیكیان له‌ سه‌ركه‌وتن‪ ،‬هه‌روه‌ها‬ ‫ده‌ستنیشانكردنی ده‌نگده‌ری الیه‌نگری خۆی و الیه‌نگرانی‬ ‫ركابه‌ره‌كانی و ده‌نگده‌ری بێالیه‌ن‪ .‬لێره‌دا پێویست‌ه دوای‬

‫ده‌ستنیش������انكردنی ئه‌مانه‌‪ ،‬حزب قورسایی زیاتر بخات‌ه‬ ‫س������ه‌ر ده‌نگده‌ری بێالیه‌ن و هه‌وڵ بدات ب‌ه گش������ت رێگا‬ ‫یاساییه‌كانه‌وه‌ به‌الی خۆیدا رایبكێشێت‪.‬‬ ‫ئ������ه‌م ده‌سنیش������انكردن‌ه ل‌ه رێ������گای تێبینیكردنی ورد‬ ‫و ئه‌نجامدان������ی راپرس������ییه‌و‌ه ده‌كرێت له‌س������ه‌ر قۆناغی‬ ‫پێش������تر‪ ،‬ك‌ه قۆناغی باڵوبوونه‌و‌ه و په‌یوه‌ندی به‌س������تنه‌‪.‬‬ ‫له‌م قۆناغه‌دا پێویس������ت‌ه ستراتیژییه‌تێكی نوێ بگیرێته‌به‌ر‬ ‫به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی رای زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‬ ‫ك‌ه هێش������تا خۆیان یه‌كالیی نه‌كردۆته‌و‌ه (ڕاڕان) یاخود‬ ‫بێالیه‌نن‪ .‬هه‌روه‌ها پێویس������ت‌ه ل������ه‌م قۆناغه‌دا چاودێریی‬ ‫هه‌ڵمه‌ت������ی هه‌ڵبژاردن������ی ركابه‌ره‌كان بكرێ������ت و وه‌اڵمی‬ ‫ئه‌و بانگه‌ش������انه‌یان بدرێته‌و‌ه ك������ه‌ دژی حزب (پاڵێوراو)‬ ‫ده‌كرێت‪ ،‬ئه‌مه‌ش له‌ رێگای دانانی ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ‬ ‫چاودێریكردنی جمۆجۆڵی ركابه‌ره‌كان‪.‬‬ ‫‪ -3‬قۆناغی یه‌كالكه‌ره‌و ‌ه (كۆتایی)‪ :‬له‌م قۆناغه‌دا‬ ‫پێویست‌ه هێرش������ێكی چڕوپڕ بكرێت‌ه س������ه‌ر ركابه‌ره‌كان‬ ‫(له‌چوارچێوه‌ی یاس������ا)دا وه‌ك دوا هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی‬ ‫بۆچوون������ی الیه‌نگره‌كانیان و راكێش������انیان به‌الی خۆیدا‪،‬‬ ‫ئه‌مه‌ش له‌ رێگای ره‌خنه‌گرتن له‌ ركابه‌ره‌كان و هه‌وڵدان‬ ‫بۆ شكستپێهێنانی به‌رنامه‌كه‌یان‪ ،‬به‌شێوه‌یه‌ك ك‌ه ده‌رفه‌تی‬ ‫له‬ ‫وه‌اڵمدانه‌وه‌ی������ان نه‌بێت‪ ،‬چونك‌ه ئ������ه‌م قۆناغ‌ه بریتییه‌ ‌‌‬ ‫ساته‌كانی كۆتایی وات‌ه چه‌ند كاتژمێرێك پێش ته‌واوبوونی‬ ‫ماوه‌ی یاسایی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن‪.‬‬ ‫له‌كۆتاییدا‪ ،‬هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بڕبڕه‌ی پش������تی‬ ‫دیموكراسییه‌ته‌ له‌ هه‌ر واڵتێكدا‪ ،‬ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌‬ ‫به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێك و دوور له‌ هه‌ڵچوون و كاری‬ ‫نایاس������ایی به‌ڕێ������و‌ه بچێت‪ ،‬ئ������ه‌وا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‬ ‫پۆزه‌تیڤی ده‌بێت له‌س������ه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆس������ه‌ی‬ ‫ده‌نگ������دان و دواتری������ش پێكهێنان������ی حكوم������ه‌ت و‬ ‫س������ه‌ره‌تایه‌كی گرنگه ‌بۆ ئه‌وه‌ی تیای������دا هاواڵتیان‬ ‫‌بتوانن یه‌كتری قه‌ب������وڵ و بكه‌ن به‌ركابه‌رایه‌تییه‌كی‬ ‫شارستانیانه‌ گوزارشت له‌ را و بۆچوونی جیاوازی‬ ‫خۆی������ان بكه‌ن و به‌رامبه‌ره‌كه‌ش������یان ب������ه‌ گیانێكی‬ ‫وه‌رزشی وه‌ریبگرێت‪.‬‬ ‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪19‬‬


‫كۆماری لیتڤانیا؛‬ ‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی‬ ‫ئاماده‌کردنی‪ :‬هه‌ڵبژاردن‬ ‫ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ (‪ )٢0١١/٩/١٧‬له‌ کۆماری لیتڤانیادا‬ ‫هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی به‌ڕێوه‌چوو‪ .‬ملمالنێی‬ ‫سه‌ره‌کی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا‪ ،‬له‌ نێوان الیه‌نگرانی والدیس‬ ‫دۆمبرۆڤسکیی سه‌رۆکوه‌زیران که‌ به‌ (ڕاستی مامناوه‌ند)‬ ‫ناسراوه‌‪ ،‬له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین که‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وات‌ه‬ ‫ڕووسه‌کان‪ ،‬کۆتایی پێهات‪ .‬له‌ کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیشدا‪،‬‬ ‫ڕاپرسییه‌کان باسیان له‌وه‌ ده‌کرد‪ ،‬که‌ ئه‌م که‌مینه‌یه‌ له‌‬ ‫گۆڕه‌پانی سیاسیی لیتڤانیادا زۆر به‌هێز خۆی ده‌رده‌خات‪.‬‬ ‫به‌پێی ڕاپۆرته‌کان‪ ،‬ته‌نیا حزبێک که‌ ل‌ه مه‌یدانی سیاسیی‬ ‫لیتڤانیادا به‌رنامه‌یه‌کی "نوێی پێشکه‌ش کردووه‌"‪ ،‬حزبی‬ ‫(هارمۆنی سێنته‌ر)ی سه‌ر ب‌ه که‌مینه‌ی ڕووسه‌کانه‌‪ .‬ئه‌م‬ ‫حزبه‌ توانی (‪ )%٣٢‬ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بێنیت‪ .‬به‌گوێره‌ی‬ ‫ڕاپۆرتی ئاژانس‌ه هه‌واڵده‌رییه‌کان‪ ،‬نزیک ب‌ه (‪)%٥٠‬ی‬ ‫ده‌نگده‌ران له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدارییان کرد‪.‬‬ ‫بیست ساڵ دوای سه‌ربه‌خۆیی لیتڤانیا‪ ،‬بۆ یه‌که‌مین‬ ‫جاره‌ که‌ حزبێکی الیه‌نگری ڕووسیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‬ ‫پێشوه‌خته‌ له‌و واڵته‌دا‪ ،‬سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت‪ .‬به‌اڵم‬ ‫دوو حزبی شکستخواردوو له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که‌ نه‌هێڵن‪،‬‬ ‫حزبی سه‌رکه‌وتووی (هارمۆنی سێنته‌ر) ده‌وڵه‌ت پێک‬ ‫بێنێت‪ .‬توێژه‌رانی کاروباری لیتڤانیا له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن‪:‬‬ ‫"حزبی سه‌رکه‌وتوو که‌ زیاتر له‌الیه‌ن که‌مینه‌ی گه‌وره‌ی‬ ‫رووسه‌کانی ئه‌و واڵته‌وه‌ پشتیوانی لێکراوه‌‪ ،‬مه‌یلی‬ ‫مۆسکۆی هه‌یه‌‪".‬‬ ‫که‌مکردنه‌وه‌ی مووچ‌ه ل‌ه که‌رتی ده‌وڵه‌تیی و مه‌یلی‬ ‫ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌ندامبوون ل‌ه ناوچه‌ی یۆرۆ‪ ،‬کارێکی وای‬ ‫کرد ک‌ه ده‌نگده‌ران ل‌ه ده‌وڵه‌ت تووڕ‌ه ببن‪ ،‬له‌به‌ر ئه‌و‌ه له‌م‬ ‫هه‌ڵبژاردنه‌دا پشتیان ل‌ه حزبی ده‌سه‌اڵتدار کرد‪.‬‬ ‫دوو مانگ به‌ر له‌ ئێستا‪ ،‬هاوواڵتیانی لیتڤانیا له‌ ڕیفراندۆمێکدا‪،‬‬ ‫‪ 20‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫که‌ له‌سه‌ر داوای سه‌رکۆماری پێشووی ئه‌و واڵته‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو‪،‬‬ ‫ده‌نگی ئه‌رێنییان به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دا‪ .‬له‌به‌ر ئه‌وه‌‬ ‫بوو‪ ،‬که‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌و واڵته‌دا به‌ڕێوه‌چوو‪.‬‬ ‫له‌ ساڵی ‪ ١٩٩١‬واڵتی لیتڤانیا له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت‬ ‫جیابۆوه‌ و ب‌ه سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشت‪ .‬ئه‌م واڵت‌ه له‌ ساڵی‬ ‫(‪)٢٠٠٤‬دا بوو ب‌ه ئه‌ندام ل‌ه یه‌کێتی ئه‌ورووپا و دوایی ل‌ه‬ ‫ڕێکخراوی (ناتۆ)دا به‌ ئه‌ندام وه‌رگیرا‪.‬‬ ‫لیتڤانیا‬ ‫ناوی ڕه‌سمی‪ :‬کۆماری لیتڤانیا‬ ‫پایته‌خت‪ :‬ڕیگا‬ ‫دانیشتوان‪( ٢,٢٤٢,٨٣٠ :‬ئاماری ساڵی ‪)٢٠١٠‬‬ ‫پێکهاته‌ی دانیشتوان‪ :‬لێتتی (‪ ،)%٥٦،٥‬ڕووس‬ ‫(‪ ،)%٣٠،٥‬رووسی سپی (‪ ،)%٤،٤‬ئۆکراینی (‪ )%٢،٨‬و‬ ‫گرووپ‌ه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی تریش (‪)%٥،٨‬‬ ‫ڕێژه‌ی ژنان‪ )%٥٣،٩( :‬به‌پێی ئاماری ساڵی ‪٢٠٠٩‬‬ ‫ڕێژه‌ی پیاوان‪ )%٤٦،١( :‬به‌پێی ئاماری ساڵی ‪٢٠٠٩‬‬ ‫زمانی ره‌سمی‪ :‬لێتتی‪ ،‬زمانی گه‌وره‌ترین که‌مینه‌ش‪،‬‬ ‫ڕووسی‪.‬‬ ‫په‌رله‌مان‪ :‬خاوه‌نی ‪ ١٠٠‬کورسییه‌‪ .‬هه‌ر پارتی یان‬ ‫ڕێکخراوێکی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌‬ ‫بگا به‌ په‌رڵه‌مان‪ ،‬پێویسته‌ (‪ )%٥‬ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بێنێت‪.‬‬ ‫ته‌مه‌نی ده‌نگدان‪ ١٨ :‬ساڵه‌‬ ‫ته‌له‌فۆنی ده‌ستی (مۆبایل)‪ :‬ل‌ه هه‌ر (‪ )١٠٠‬که‌س‪،‬‬ ‫(‪ )٩٨‬که‌س ته‌له‌فۆنی ده‌ستی به‌کار دێنێت‪( .‬ئاماری‬ ‫ساڵی ‪)٢٠٠٩‬‬ ‫ئینترنێت‪ :‬ل‌ه هه‌ر (‪ )١٠٠‬که‌س‪ )٦٠( ،‬که‌س ئینترنێت‬ ‫به‌کار دێنێت‪( .‬ئاماری ساڵی ‪)٢٠٠٨‬‬ ‫ڕێژه‌ی بێکاری‪ )%٧،٥( :‬ئاماری ساڵی ‪٢٠٠٨‬‬


‫تا‬ ‫و‬ ‫ا‬ ‫نه‌‬

‫كا‬ ‫ن‬ ‫ی‬

‫ه‬ ‫‌‬ ‫ه‬ ‫ڵ‬ ‫ب‬

‫با‬ ‫له‌م ب ‌هت‬ ‫ی‬ ‫سه‌ر تاو‬ ‫ا‬ ‫ن‬ ‫ه‌‬ ‫د‬ ‫چۆنی ‌هت ه‌م ‌هدا كان‬ ‫ی‬ ‫‪،‬‬ ‫ه‬ ‫ی‬ ‫ل‬ ‫ه ‌ه‬ ‫پ ی ‌ه‪ ،‬ب د ‌هست ‌هبه‌ر ئ ه‌ڵبژ‬ ‫ا‬ ‫ر‬ ‫د‬ ‫ۆ‬ ‫ارێزگا ی ‌ه پێ نیشان ‌هوه‌ی ن ل‬ ‫‌‬ ‫ه‬ ‫نووسینی‪ :‬جه‌بار تاهیر‬ ‫كر‬ ‫ه ‌هڵب ریكر وی‬ ‫پ ‌هیو باب‬ ‫د‬ ‫‌‬ ‫ه‬ ‫ن‬ ‫س‬ ‫ت‬ ‫ت‬ ‫‌ه‬ ‫ی‬ ‫ژ‬ ‫‌ه‬ ‫‌ه‬ ‫دن‬ ‫كار ارد‬ ‫و پاك كردار نوێن ‌ه ندی ب گرن‬ ‫ن‬ ‫د‬ ‫گ‬ ‫ا‬ ‫‌ه‬ ‫ر‬ ‫پ ‌ه‬ ‫و بێگ ی پڕۆ انی گ مافی و ه‬ ‫هه‌ڵب یو ‌هند ب ‌ه د‬ ‫‌‬ ‫ه‬ ‫‌‬ ‫ه‬ ‫ه‌‬ ‫د‬ ‫س�‬ ‫قۆ ژاردن ی ب ‌ه ق هات ‌هردیی س ‌ه‬ ‫ل ل ‌هس ‌هنگدا ��تی‬ ‫ی‬ ‫ا‬ ‫ر‬ ‫وو‬ ‫نا‬ ‫د‌ا‬ ‫كر‬ ‫ه‌‬ ‫هه‌‬ ‫كا‬ ‫‌هك‬ ‫ن‪،‬‬ ‫راگ غی د ‌ه سه‌ر ‌ه داری ه‌؛ كردا ر ‌هكان ڵبژارد ر ه ‌هم هه‌ڵب ان ‌ه‬ ‫ژ‬ ‫‌هیاندن نگدان تاییت ه ‌هڵبژا ری تا ه ‌هبێ ن دڵن وو‬ ‫ارد‬ ‫ئ‬ ‫ن‬ ‫ا‬ ‫و‬ ‫دێت رین‬ ‫ردن ‌هو وان و ت‪ .‬ل ‌ه یایی ست‬ ‫یئ‬ ‫‌‬ ‫ه‬ ‫ق‬ ‫‌‬ ‫ه‬ ‫ك‬ ‫ن‬ ‫ۆ‬ ‫ا‬ ‫ی‬ ‫و‬ ‫ن‬ ‫ز‬ ‫ن‬ ‫‌‬ ‫ه‬ ‫ا‬ ‫د‬ ‫ا‬ ‫ج‬ ‫ل‬ ‫دا‬ ‫ام ‌هکا ‌ه كۆت غی ئا ه ‌هی ‌ه‪ ،‬وورك ‌ه ۆرب ‌هی سای‬ ‫ی‬ ‫یاسا بۆ‬ ‫ن كۆتا ایییه‌ك ماد ‌هك ک ‌ه ل ‌ه وتن‬ ‫‌‬ ‫ه‬ ‫و‬ ‫ك‬ ‫ا‬ ‫هه‌ڵب������ژاردن‌ ل������ه‌ هه‌م������وو قۆناغه‌كان������دا‬ ‫یییان ‌هشیدا ریی ‌ه ب ه ‌هموو ‌ه ل ‌ه ه انی‬ ‫‌‬ ‫ه‬ ‫د‬ ‫ۆ‬ ‫ق‬ ‫گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‪ ،‬چونكه‌ دوارۆژی سیاسیی‬ ‫جیا‬ ‫هه‌ڵب ۆناغ ‌ه ندێ‬ ‫ێت‪.‬‬ ‫ك‬ ‫ر‬ ‫ژ‬ ‫د‬ ‫ك‬ ‫ا‬ ‫ن‬ ‫ا‬ ‫ر‬ ‫‌ه‬ ‫واڵت دیاری ده‌كات‪ ،‬بۆیه‌ ده‌ستنیش������انكردنی تاوانه‌كانی‬ ‫نی‬ ‫و ‌هی دن‪.‬‬ ‫د‬ ‫و‬ ‫د‬ ‫ا‬ ‫‌‬ ‫ه‬ ‫نگ ‌هك تر‬ ‫هه‌ڵبژاردن یه‌كێك‌ ل������ه‌ ئه‌ركه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانه‌‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی‬ ‫ا‬ ‫نو‬ ‫هه‌موو الیه‌ك وش������یار بن و زانیاریی پێشینه‌یان له‌سه‌ر‪،‬‬ ‫ده‌نگ������ده‌ر‪ ،‬پاڵێ������وراو یان ئی������داره‌ی هه‌ڵب������ژاردن هه‌بێ‪،‬‬ ‫هه‌روه‌ها ئه‌وان������ه‌ی که‌ كاری به‌ڕێوه‌بردن������ی هه‌ڵبژاردن كارمه‌ندان������ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن و چاودێره‌كان‪ ،‬یان‬ ‫ئه‌نجام ده‌دن‪ .‬پێویس������ته‌ تاوانه‌كان به‌ وردی و روونی له‌ هه‌ر كه‌س������ێكی تر ئه‌نجام درا بێت یان تێوه‌ی گالبێ‪ ،‬به‌‬ ‫یاسا تایبه‌تییه‌كانی هه‌ڵبژاردن یان یاسای سزادان دیاری ده‌ق له‌ یاسای هه‌ڵبژاردن یان یاسای سزادان هاتبێ‪ ،‬واتا‬ ‫بكرێن‪.‬‬ ‫هه‌موو زیاده‌ ڕ‌ۆییه‌ك یان الدانێك له‌ یاس������ا و رێس������اكانی‬ ‫له‌ واڵتێك������ی وه‌ك عێراق و هه‌رێمی كوردس������تان‪ ،‬ئه‌م هه‌ڵبژاردن‪ ،‬سزایه‌کی دیاریكراوی بۆ دانراوه‌‪.‬‬ ‫بابه‌ت������ه‌ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌‪ ،‬له‌ب������ه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ رووی‬ ‫بۆ به‌رچاوڕوونی و باش تێگه‌یش������تن‪ ،‬بابه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌‬ ‫دیموكراس������ی و هه‌ڵبژاردنه‌وه تازه‌ن‌‪ .‬ده‌كرێ تاوانه‌كانی دوو ته‌وه‌ر‪:‬‬ ‫هه‌ڵبژاردن به‌م ش������ێوه‌یه‌ پێناسه‌ بكرێ‪( :‬هه‌موو كارێك چ‬ ‫یه‌كه‌م‪ :‬جۆره‌كانی تاوانی هه‌ڵبژاردن ‬ ‫ئه‌رێنی بێ یان نه‌رێنی و كار بكاته‌ س������ه‌ر به‌ڕیوه‌چوونی‬ ‫دووه‌م‪ :‬قۆناغه‌كانی تاوان كردن‬ ‫پرۆس������ه‌ی هه‌ڵب������ژاردن و پاكییه‌كه‌ی)‪ ،‬ئه‌م������ه‌ش هه‌ر له‌‬ ‫یاسای هه‌ڵبژاردن پله‌به‌ندیی تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له‌‬ ‫س������ه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تۆمارك������ردن و خۆپااڵوتن هه‌موو قۆناغه‌كان و له‌ژێر ناونیش������انی جیاوازدا كردووه‌‪،‬‬ ‫هه‌تا راگه‌یاندن������ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌س������ه‌ندكراو‪ .‬كه‌ هه‌ندێ له‌و تاوانانه‌ دژی كه‌س������ه‌كان یان كه‌لوپه‌له‌كان‬ ‫جا ئ������ه‌و كاره‌ له‌الیه‌ن ده‌نگده‌ر ی������ان پاڵێوراوه‌وه‌‪ ،‬یاخود یان هی تر ئه‌نجام ده‌درێن‪.‬‬

‫ژ‬ ‫ا‬ ‫ر‬ ‫د‬

‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫ن‬

‫‪21‬‬


‫یه‌كه‌م‪ :‬جۆره‌كانی تاوانی هه‌ڵبژاردن‬ ‫أ‌‪ -‬تاوانه‌كان دژی كه‌سه‌كان‬ ‫مه‌به‌س������تمان ل������ه‌و تاوانانه‌یه‌ كه‌ ده‌نگ������ده‌ر‪ ،‬پاڵێوراو‪،‬‬ ‫نوێنه‌ره‌كانیان یان فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن‬ ‫تاوان ده‌كه‌ن یا تاوانی������ان له‌ دژ ده‌كرێت‪ ،‬ئه‌م تاوانانه‌ش‬ ‫که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژیانه‌وه‌ هه‌یه‌‪ ،‬زۆرجار مه‌ترسی دروست‬ ‫ده‌كات‪ ،‬وه‌ك كوشتن‪ ،‬برینداركردن یان لێدان‪:‬‬ ‫‪ -1‬تاوانی كوشتن‬ ‫الیه‌نه‌كانی پرۆس������ه‌ی هه‌ڵبژاردن (ده‌نگ������ده‌ر‪ ،‬پاڵێوراو‪،‬‬ ‫فه‌رمانب������ه‌ران) زۆر رووبه‌ڕووی ئه‌م جۆره‌ تاوانانه‌ ده‌بنه‌و‌ه‬ ‫و گیان له‌ده‌س������ت ده‌ده‌ن‪ ،‬ئه‌و كه‌س������انه‌ی که‌ ئه‌م تاوانان‌ه‬ ‫ئه‌نجام ده‌ده‌ن‪ ،‬هه‌ندێ جار هیچ په‌یوه‌ندییان ب‌ه پڕۆس������ه‌ی‬ ‫هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ نییه‌‪ ،‬وه‌ك گرووپ‌ه تیرۆریس������ته‌كان گه‌لێك جار‬ ‫ئ������ه‌و تاوانانه‌ ئه‌نج������ام ده‌ده‌ن‪ ،‬به‌اڵم هه‌ن������دێ جار له‌الیه‌ن‬ ‫كه‌سانێكه‌وه‌ ئه‌م تاوانان‌ه ده‌كرێن‪ ،‬كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ پڕۆسه‌ی‬ ‫هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌یه‌‪ ،‬وه‌ك ئه‌وه‌ی تاوانكار‪ ،‬ده‌نگده‌ر‪ ،‬پاڵێوراو‬ ‫یان یه‌كێك له‌ كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن بێ‪.‬‬ ‫‪ -2‬تاوانی ئازاردان‬ ‫الیه‌نه‌كانی پڕۆس������ه‌ی هه‌ڵبژاردن زۆر جار رووبه‌ڕووی‬ ‫كردارێ������ك ده‌بنه‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی لێ������دان‪ ،‬برینداركردن یان‬ ‫ژه‌هراویكردن‪ ،‬ئازاریان پێده‌گات‪.‬‬ ‫‪ -3‬تاوانی رفاندن‬ ‫ئه‌م تاوانه‌ ده‌رهه‌ق به‌ الیه‌نه‌كانی كرداری هه‌ڵبژاردن له‌‬ ‫ه������ه‌ر قۆناغێك له‌ قۆناغه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت‪،‬‬ ‫ب������ۆی هه‌یه‌ ده‌نگده‌ر‪ ،‬پاڵێوراو یان فه‌رمانبه‌ری هه‌ڵبژاردن‬ ‫رووبه‌ڕووی رفاندن ببێته‌وه‌‪ ،‬هه‌روه‌ها هه‌ندێ جار تاوانی‬ ‫رفان������دن به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌س������انه‌ ده‌كرێت ك������ه‌ په‌یوه‌ندیی‬ ‫خزمایه‌تی یان هاوڕێیه‌تیان له‌گه‌ڵ الیه‌نه‌كانی پڕۆس������ه‌ی‬ ‫هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌‪ ،‬ئه‌م كارانه‌ش له‌الیه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو‬ ‫یان گرووپی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌درێت‪.‬‬ ‫ب‪ -‬تاوانه‌كانی دژی مڵك و كه‌لوپه‌لی‬ ‫هه‌ڵبژاردن‪:‬‬ ‫كرداری هه‌ڵبژاردن به‌و كه‌لوپه‌النه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت‬ ‫(تۆماری ده‌نگده‌ران‪ ،‬كارتی ده‌نگدان‪ ،‬فۆڕمه‌كان‪ ،‬مه‌ره‌كه‌ب‪،‬‬ ‫‪ 22‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫س������ندووق‪ ،‬قفڵه‌كان‪ ،‬كابینه‌كان) كه‌ پێویسته‌ پارێزگارییان‬ ‫لێ بكرێت ل������ه‌وه‌ی كه‌ له‌ناو بچن‪ ،‬ون بب������ن‪ ،‬بدزرێن یان‬ ‫ده‌سكارییان بكرێت‪ ،‬هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تییه‌ له‌ ئه‌ستۆی‬ ‫به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ده‌نگدان و به‌رپرسی وێستگه‌كه‌دایه‌‪.‬‬ ‫بێگۆمان ده‌بێت شوێنێك بۆ هه‌ڵگرتنیان هه‌بێ‪.‬‬ ‫ده‌كرێ ئه‌م تاوانانه‌ (دزین‪ ،‬تێكدان‪ ،‬ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن‪،‬‬ ‫دڕاندن‪ ،‬لێكدان یان له‌ كارخس������تنی مه‌ره‌كه‌ب و‪ ...‬هیتر)‬ ‫له‌الیه‌ن س������تافی به‌ڕێوه‌بردن‪ ،‬ده‌نگده‌ر یان هه‌ر كه‌سێكی‬ ‫تره‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت‪.‬‬ ‫ج‪ -‬تاوانه‌كان��ی ده‌ره��ه‌ق ب��ه‌ ئاكار و‬ ‫ره‌وشت‬ ‫تاوانه‌كانی (روش������اندن و جنێودان) ده‌كرێ به‌رامبه‌ر‬ ‫ه������ه‌ر كه‌س و الیه‌نێكی هه‌ڵب������ژاردن ئه‌نجام بدرێت‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫زۆربه‌ی جار به‌رامبه‌ر به‌ پاڵێوراوان ده‌كرێت‪ ،‬به‌ تایبه‌تی‬ ‫ل������ه‌ كاتی هه‌‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن‪ ،‬ج������ا چ له‌الیه‌ن پاڵێوراوی‬ ‫ركابه‌ر یا هه‌ر كه‌سێكی تره‌وه‌ بێت‪.‬‬ ‫د‪ -‬تاوانه‌كانی كاریگه‌ر له‌سه‌ر پاكی‬ ‫و ئازادیی هه‌ڵبژاردن‬ ‫بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵب������ژاردن دیموكراتی بێت‪ ،‬پێویس������ته‌ به‌‬ ‫پاك������ی و ئازادی ئه‌نجام بدرێت‪ .‬هه‌ڵبژاردن كاتێك ئازاده‌‪،‬‬ ‫ك������ه‌ ده‌نگده‌ر به‌ ویس������تی خ������ۆی و دوور له‌ فش������ار یان‬ ‫كاریگه‌ری هیچ كه‌سێك ده‌نگ بدات‪ .‬كاتێك پاك و بێگه‌رده‌‪،‬‬ ‫ك������ه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی هاوتا بێت له‌گه‌ل ئی������راده‌ و ده‌ربڕینی‬ ‫ده‌نگ������ده‌ره‌كان‪ ،‬ب������ه‌اڵم هه‌رچه‌نده‌ كرداره‌ك������ه‌ به‌ پاكی و‬ ‫بێالیه‌نی به‌ڕێوه‌بچێت‪ ،‬هه‌ندێ جار كاریگه‌رییان ده‌بێ وه‌ك‬ ‫هه‌ره‌شه‌كردن و به‌رتیلدان‪ ،‬ساخته‌كردن‪ ،‬به‌اڵم ئه‌مه‌ش له‌‬ ‫واڵتێك بۆ واڵتێكی تره‌وه‌ به‌پێی هه‌لومه‌رجی رۆش������نبیری‪،‬‬ ‫ئابووری و سیاسییه‌وه‌ جیاوازیی هه‌یه‪.‬‬ ‫ل������ه‌ هه‌ندێ واڵت په‌ن������ا ده‌بردرێته‌ به‌ر ش������ێوازێك كه‌‬ ‫كاریگه‌ری له‌س������ه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌بێت‪ ،‬بۆ نموونه‌‪ ،‬كارتی‬ ‫ده‌نگدانی زیاد ده‌خرێنه‌ ناو سندووقی ده‌نگدانه‌وه‌‪ ،‬كه‌ له‌‬ ‫ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی تۆماركراو زیاتره‌‪.‬‬ ‫تاوانی به‌رتیل‪ ،‬س������اخته‌ و هه‌ڕه‌ش������ه‌كردن له‌و تاوانانه‌یه‌‬ ‫كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئازادیی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌‪ ،‬بۆ نموونه‌‬


‫هه‌ندێكیان پاره‌‪ ،‬دیاری و ش������تی مه‌عن������ه‌وی وه‌ک به‌رتیل ب‌ه‬ ‫ده‌نگده‌ر ده‌ده‌ن‪ .‬ئه‌م كارانه‌ش به‌ تاوانی هه‌ڵبژاردن دانراون‪،‬‬ ‫که‌ له‌ یاس������ای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاتوون‌‪ ،‬ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی‬ ‫بنه‌ماكانی (هه‌ڵبژاردنی ئازاد‪ ،‬نهێنی‪ ،‬گشتی و كه‌سی)یه‌‪.‬‬

‫‪ -1‬به‌رتیلدان‪:‬‬ ‫ئه‌م������ه‌ به‌و كرداران������ه‌ ده‌گوترێت كه‌ ماڵێ������ك‪ ،‬دیاریێك‪،‬‬ ‫خزمه‌تێك‪ ،‬یان س������وودێك پێشكه‌ش به‌ ده‌نگده‌ر بكرێت له‌‬ ‫به‌رامبه‌ر ده‌نگه‌كه‌ی بۆ پاڵێوراوی دیاریكراو یان لیس������تی‬ ‫دیاریكراو (تاوانی كڕینی ده‌نگه‌كان)‪.‬‬ ‫(به‌رتیلی هه‌ڵبژاردن) جیایه‌ له‌ تاوانی به‌رتیل خواردن‬ ‫كه‌ له‌ یاس������ای سزاداندا هاتووه‌ و له‌الیه‌ن فه‌رمانبه‌ر یان‬ ‫كه‌سانی راسپێردراو به‌ خزمه‌تی گشتی ئه‌نجام ده‌درێت‪.‬‬ ‫پێشكه‌ش������كردنی ماڵ و پاره‌ یان سوودێك یان خزمه‌تێك‬ ‫به‌ ده‌نگده‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی راس������ته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ‬ ‫ل������ه‌ به‌رامبه‌ر ده‌نگدان یان ده‌نگ ن������ه‌دان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی‬ ‫پاڵێ������وراو یان لیس������تی دیاریك������راو به‌ ت������اوان و به‌رتیلی‬ ‫هه‌ڵب������ژاردن داده‌نرێت‪ ،‬له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كار له‌س������ه‌ر پاكی‪،‬‬ ‫بێگه‌ردی و ئازادیی هه‌ڵبژاردن ده‌كات‪.‬‬ ‫‪ -2‬ساخته‌كردن‪:‬‬ ‫س������اخته‌كاری له‌ن������او ك������رداری پڕۆس������ه‌ی هه‌ڵبژاردندا‬ ‫رووده‌دات‪ .‬ئه‌م������ه‌ش كاتێ������ك كه‌ له‌ناو س������ندووقی ده‌نگدان‬ ‫پسووله‌یه‌كی ساخته‌كراو هه‌بێت جیا له‌و پسوله‌یه‌ی كه‌ له‌الیه‌ن‬ ‫ده‌نگده‌رانی ڕاسته‌قینه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ناو سندووقه‌کانه‌وه‌‪ ،‬یان‬ ‫زیاتر بێت له‌ ده‌نگی ده‌نگده‌رانی تۆماركراو‪.‬‬ ‫تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنیش به‌ ساخته‌ داده‌نرێت‪،‬‬

‫ئه‌گه‌ر به‌ ویس������تی كه‌سه‌كان كرابێت و ببێته‌ هۆی گۆڕینی‬ ‫راس������تییه‌كان و ده‌س������كاریكردنی تۆم������اری ده‌نگده‌ران‪،‬‬ ‫كارتی ده‌نگدان‪ ،‬فۆرم������ی هه‌ژماركردن‪ ،‬ئه‌نجامی كۆتایی‬ ‫ك������ه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ك������رداری هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌بێت‪ ،‬له‌ هه‌ر‬ ‫قۆناغێك له‌ قۆناغه‌كاندا به‌ تاوانی هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت‪.‬‬ ‫‪ -3‬هه‌ره‌شه‌كردن (تۆقاندن)‪:‬‬ ‫تاوانی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ به‌رامبه‌ر الیه‌نه‌كانی پڕۆسه‌ی‬ ‫هه‌ڵب������ژاردن ده‌كرێ������ت‪ ،‬یان له‌ به‌رامب������ه‌ر خزم و كه‌س و‬ ‫كاریان ئه‌نجام بدرێت‪ .‬ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر‪ ،‬ده‌نگ‬ ‫به‌ پاڵێوراو یان لیست بدات‪ ،‬یان رێگری لێ بكرێ له‌وه‌ی‬ ‫كه‌ ده‌یه‌وێت ده‌نگی پێ بدات‪ .‬خۆی ئامانج له‌ هه‌ڵبژاردن‪،‬‬ ‫رێگه‌دانه‌ به‌ ده‌نگده‌ر كه‌ به‌ ئازادیی ته‌واو ده‌نگ و بۆچوونی‬ ‫خۆی پیاده‌ بكات‪ ،‬به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ فش������ارێكی ماددی و‬ ‫مه‌عنه‌وی له‌ دژ به‌ كاربێت تا رای بگۆڕێت‪.‬‬ ‫كاری هه‌ڕه‌ش������ه‌كردن و تۆقاندن ده‌كرێ له‌الیه‌ن هێزه‌‬ ‫چه‌كداره‌كانه‌وه‌ (سه‌ربازی – پۆلیس)‪ ،‬الیه‌نگرانی پارتی‬ ‫سیاسی یان له‌الیه‌ن گرووپی تیرۆریستییه‌وه‌ بێت‪.‬‬ ‫ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌ كاریگه‌ریی ده‌روونی و كۆمه‌اڵیه‌تی‬ ‫و یاس������ایی ده‌بێت و ده‌بنه‌ رێگر ل������ه‌ به‌رامبه‌ر ده‌نگدانی‬ ‫ئازاد كه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت‪ ،‬له‌وانه‌‪:‬‬ ‫_ رێگری یان قه‌ده‌غه‌ كردنی ده‌نگده‌ر له‌ تۆماركردن‪.‬‬ ‫_ رێگری یان قه‌ده‌غه‌كردنی پاڵێوراو له‌ خۆپااڵوتن‪.‬‬ ‫_ رێگ������ری یان قه‌ده‌غه‌كردنی پاڵێوراو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‬ ‫هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن‪.‬‬ ‫_ رێگری یان قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌نگده‌ر له‌ ده‌نگدان‪ ،‬یان‬ ‫رێنه‌دان پێیان كه‌ به‌ ویستی خۆیان ده‌نگ بده‌ن‪.‬‬ ‫_ رێگری ی������ان قه‌ده‌غه‌كردنی فه‌رمانبه‌رانی په‌یوه‌ندی‬ ‫به‌ هه‌ڵبژاردن ل������ه‌ جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی یاس������ای‬ ‫په‌یوه‌نددار به‌ هه‌ڵبژاردن‪.‬‬ ‫تاوانی تۆقاندن زۆر جاران توندوتیژی‪ ،‬رفاندن‪ ،‬ته‌قه‌كردنی‬ ‫هه‌ڕه‌مه‌ك������ی‪ ،‬به‌كارهێنانی بۆمبی فرمێس������كڕێژ و ئاوپڕژین‬ ‫ب������ه‌كار ده‌هێنرێت‪ ،‬بۆ رێگری له‌ ده‌نگده‌ر كه‌ نه‌چێت‌ه بنكه‌ی‬ ‫ده‌نگدانه‌وه‌‪ .‬چه‌ند هۆكارێك ل‌ه پشت هه‌ره‌شه‌كردنه‌وه‌ هه‌ن‬ ‫له‌وانه‌‪ :‬سیاسی‪ ،‬كۆمه‌اڵیه‌تی‪ ،‬ماڵی‪ ،‬ئایینی یان مه‌زهه‌بی‪.‬‬ ‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪23‬‬


‫دووه‌م‪ :‬قۆناغه‌كانی تاوانكاریی هه‌ڵبژاردن‬ ‫پڕۆس������ه‌ی هه‌ڵبژاردن‪ ،‬زنجیره‌ كردارێک������ی به‌یه‌كه‌وه‌‬ ‫به‌ستراوه‌‪ ،‬له‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تۆماركردنی ده‌نگده‌ران‬ ‫و پاڵێوراوان ده‌ستپێده‌كات‪ ،‬دواتر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن كه‌‬ ‫ماوه‌كه‌ی دیاریكراوه‌ و له‌ واده‌ی خۆیدا كۆتایی دێت‪ ،‬ئه‌م‬ ‫قۆناغه‌ به‌ قۆناغی ئاماده‌كاریی ناوی ده‌برێت‪ .‬دواتر قۆناغی‬ ‫ده‌نگدان دێت‪ ،‬كه‌ پێویس������ته‌ ده‌نگ������ده‌ر ده‌نگی خۆی زۆر‬ ‫ئازادانه‌ و دوور له‌ هه‌موو فشارێك و كاریگه‌رییه‌ك بدات‪.‬‬ ‫دوای ئ������ه‌م قۆناغه‌‪ ،‬قۆناغی هه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌ی‬ ‫ده‌نگه‌كان دێت‪ ،‬دوای ئه‌مه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت‪.‬‬ ‫ك������رداری هه‌ڵبژاردن وه‌ك پڕۆژه‌یه‌ك ته‌ماش������ا ده‌كرێ‪،‬‬ ‫به‌ كردن������ه‌وه‌ی ده‌رگای تۆماركردن ده‌س������تپێده‌كات و به‌‬ ‫راگه‌یاندن و په‌س������ه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی له‌الیه‌ن الیه‌نی‬ ‫تایبه‌تییه‌وه‌ كۆتایی دێت‪ .‬ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا‬ ‫كۆتایییه‌كه‌ی‪ ،‬یان جاری وا هه‌یه‌ به‌ هۆكاری سرۆش������تی‬ ‫وه‌ك بۆمه‌ل������ه‌رزه‌‪ ،‬الفاو یان به‌ ه������ۆی كاری مرۆڤی وه‌ك‬ ‫خۆپێشاندان و شه‌ڕ ده‌وه‌ستێ؛ بۆیه‌ تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردن‬ ‫یاوه‌ری كرداری هه‌ڵبژاردن ده‌بێت‪ ،‬هه‌ر له‌ س������ه‌ره‌تاوه‌ تا‬ ‫كۆتایییه‌كه‌ی‪ ،‬واتا له‌ هه‌موو قۆناغه‌كان تاوانی هه‌ڵبژاردن‬ ‫روو ده‌ده‌ن‪ .‬له‌س������ه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه‌ ده‌بینین‪ ،‬یاس������اكانی‬ ‫هه‌ڵبژاردن به‌ جۆرێ������ك تاوانه‌كانی به‌پێی قۆناغه‌كان و به‌‬ ‫شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ دیاریكردووه‌‪ ،‬بۆیه‌ ده‌كرێ تاوانه‌كانی‬ ‫هه‌ڵبژاردن ی������ان قۆناغه‌كانی روودانی به‌ پێی قۆناغه‌كانی‬ ‫كرداری هه‌ڵبژاردن بێت‪:‬‬ ‫‪ -1‬تاوانه‌كانی قۆناغی ئاماده‌كاری‬ ‫مه‌به‌س������ت له‌ قۆناغی ئام������اده‌كاری‌‪ ،‬ڕۆژی كردنه‌وه‌ی‬ ‫ده‌رگای تۆمار و خشته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌ تا رۆژی ده‌نگدان‪،‬‬ ‫هه‌روه‌ها ئه‌و رێكارانه‌ی که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ قۆناغی تۆماری‬ ‫ده‌نگده‌ر و خش������ته‌ی هه‌ڵبژاردن و تانه‌ لێدانه‌‪ .‬هه‌روه‌ها‬ ‫قۆناغی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پاڵێوراوه‌كان‬ ‫له‌ م������اوه‌ی دیاریكراودا پڕوپاگه‌ن������ده‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن‪ ،‬ئه‌م‬ ‫قۆناغه‌ تا رۆژی ده‌نگدان درێژه‌ی ده‌بێت‪.‬‬ ‫ئ������ه‌و تاوانانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م قۆناغه‌دا روو ده‌ده‌ن‪،‬‬ ‫زۆربه‌ی������ان له‌ یاس������اكانی هه‌ڵبژاردن������دا دیاریكراون‪ ،‬كه‌‬ ‫‪ 24‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫ك������رداری تۆماركردن������ی ده‌نگده‌ران ب������ۆ ریزبه‌ندیی ناوی‬ ‫ده‌نگده‌رانی ش������یاو بۆ ده‌نگدان له‌ تۆماره‌ تایبه‌تییه‌كاندا‬ ‫ب������ه‌ (تۆماری ده‌نگ������دان) ن������او ده‌برێت‪ .‬ی������ان هه‌ڵمه‌تی‬ ‫هه‌ڵبژاردن كه‌ پاڵێوراوه‌كان هه‌ڵده‌س������تن به‌ شیكردنه‌وه‌ی‬ ‫به‌رنامه‌ی سیاسییان و ئه‌نجامدانی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵمه‌تی‬ ‫راگه‌یاندیان‪ .‬تاوانه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌و شوێنه‌ی‬ ‫كه‌ یاسا و سیسته‌مه‌كان دیاریكردوون‪ ،‬روو بده‌ن‪.‬‬ ‫تاوانه‌كانی ئ������ه‌م قۆناغه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌رامبه‌ر كه‌س������ه‌كان‬ ‫بكرێن؛ وه‌ك كوشتن‪ ،‬ئازاردان و رفاندن‪ ،‬یان به‌رامبه‌ر مڵك و‬ ‫كه‌لوپه‌له‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌ك؛ دزی و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن‬ ‫و تێكدان‪ ،‬یان ببێته‌ هۆی بێ باوه‌ڕی و باش به‌ڕێوه‌نه‌چوونی‬ ‫هه‌ڵبژاردن وه‌ك؛ به‌رتیل دان‪ ،‬ساخته‌كردن و تۆقاندن‪.‬‬ ‫ده‌س������تدرێژی به‌رامبه‌ر ژیان و سه‌اڵمه‌تیی كه‌سه‌كان‬ ‫و ماف������ی ئازادییان ك������ه‌ به‌رامبه‌ر الیه‌نێ������ك له‌الیه‌نه‌كانی‬ ‫كرداری هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت‪ ،‬كاریگه‌ری به‌س������ه‌ر‬ ‫به‌ڕێوه‌چوونی ك������رداری هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌ی������ه‪ ،‬به‌ تاوانی‬ ‫هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت‌‪.‬‬ ‫هه‌ڵس������انی به‌ كوشتن‪ ،‬ئازاردان‪ ،‬رفاندن‪ ،‬یان تۆقاندنی‬ ‫فه‌رمانبه‌رێكی تایبه‌ت به‌ كاری تۆماركردنی ده‌نگده‌ران كه‌‬ ‫نه‌یه‌وێت ناوی كه‌س������ه‌كه‌ بنووسێت‪ ،‬له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌رجێك‬ ‫له‌ مه‌رجه‌كانی ده‌نگده‌ری تیادا به‌ر جه‌سته‌ نییه‌‪ ،‬به‌ تاوانی‬ ‫هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت‪.‬‬ ‫ئه‌گ������ه‌ر فه‌رمانبه‌رێك������ی هه‌ڵب������ژاردن ل������ه‌ به‌رامبه‌ر‬ ‫ناونووسینی كه‌سێكی نه‌شیاو بۆ ده‌نگدان یان كه‌سێكی‬ ‫م������ردوو یان نه‌ب������وو به‌رتیلی وه‌رگرت‪ ،‬ی������ان داوای كرد‬ ‫ب������‌ه تاوانی هه‌ڵب������ژاردن داده‌نرێت‪ .‬به‌اڵم س������ه‌باره‌ت ب‌ه‬


‫تاوانه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ک‌ه یاس������ای هه‌ڵبژاردن‬ ‫دیاریكردوون‌‪ ،‬كۆمه‌ڵێك ئه‌ركن ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێن‌‪ ،‬یان‬ ‫قه‌ده‌غه‌ ك������راون و ده‌بێت خۆیان ل������ێ دوور بگرێت‪ ،‬جا‬ ‫له‌الیه‌ن الیه‌نه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بێت یان كه‌س������انی تر‪،‬‬ ‫ده‌نا رووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه‌‪.‬‬ ‫ل������ه‌و تاوانانه؛‌ نابێ كۆڕوكۆبوون������ه‌وه‌ له‌ فه‌رمانگه‌كانی‬ ‫ده‌وڵه‌ت بكرێ������ت‪ ،‬هه‌روه‌ها نابێ فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت هه‌ر‬ ‫پله‌یه‌كی هه‌بێ به‌ كاری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی‬ ‫پاڵێوراوه‌كان هه‌ڵسێ و رێگه‌ نادرێت هاندانی مه‌زهه‌بی و‬ ‫نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو هاوواڵتیاندا باڵو بکرێته‌وه‌‌‪.‬‬ ‫دیاری به‌خش������ین و ه������اوكاری‪ ،‬قه‌ده‌غه‌ی������ه‌ بدرێت به‌‬ ‫مه‌به‌س������تی كاریگه‌ری له‌س������ه‌ر ده‌نگدان‪ ،‬هه‌روه‌ها رێگه‌‬ ‫نه‌دراوه‌ ماڵی گش������تیی ده‌وڵه‌ت بۆ ئامانجی پڕوپاگه‌نده‌ی‬ ‫هه‌ڵبژاردن به‌كار بهێنرێت‪.‬‬ ‫پابه‌ن������د نه‌ب������وون ب������ه‌ رێنماییه‌كان������ی هه‌ڵواس������ین و‬ ‫باڵوكردن������ه‌وه‌ی پڕوپاگه‌ن������ده‌كان ل������ه‌ ش������وێن و ماوه‌ی‬ ‫دیاریكراوی هه‌ڵمه‌ت به‌ تاوانی هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت‪.‬‬ ‫‪ -2‬تاوانه‌كانی قۆناغی ده‌نگدان‬ ‫مه‌به‌ست له‌ قۆناغی ده‌نگدان‪ ،‬ئه‌و ماوه‌ دیاریكراوه‌یه‌ ك‌ه‬ ‫ده‌نگده‌ر ده‌نگی خۆی ده‌دات و پێش������تر ماوه‌كه‌ دیاریكراوه‌‪،‬‬ ‫واتا مه‌به‌ستمان ته‌نها ئه‌و ماوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ ده‌نگده‌رێك ده‌چێت‬ ‫ده‌نگ ده‌دات و كارتی خۆی ده‌خاته‌ نێو سندووقی ده‌نگدانه‌وه‌‪،‬‬ ‫به‌ڵكو مه‌به‌س������تمان ئه‌و قۆناغه‌ گرنگ و مه‌ترسیداره‌یه‌ ك‌ه‬ ‫كورتترین قۆناغه‌ و له‌ رۆژێك تێپه‌ڕ ناكات‪.‬‬

‫هه‌روه‌ك له‌ یاس������ای عێراقی و له‌ مادده‌ی چواردا‬ ‫هاتووه‌‪:‬‬ ‫یه‌كه‌م‪ :‬ده‌نگدان له‌ یه‌ك رۆژدا ده‌بێت‪.‬‬ ‫دووه‌م‪ :‬رێگ������ه‌ ده‌درێ������ت هه‌ڵب������ژاردن دوابخرێ‬ ‫له‌ ناوه‌ندێ������ك یان زیاتر‪ ،‬ئه‌گه‌ر ب������اری ئه‌منی له‌بار‬ ‫نه‌بوو‪.‬‬ ‫سه‌باره‌ت به‌ كاتژمێره‌كانی ده‌نگدان‪ ،‬یاسای عێراقی‬ ‫دیاری نه‌كردووه‌ و فه‌رمانه‌كه‌ی بۆ كۆمیسیۆنی بااڵی‬ ‫هه‌لبژاردنه‌كان جێ هێشتووه‌‪ ،‬كه‌ ئه‌ویش وای داناوه‌‬ ‫(كرداری ده‌نگد‌ان له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له‌‬ ‫كاتژمێر حه‌وتی به‌یانییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا‬ ‫كاتژمێری پێنجی ئێ����واره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت)‪.‬‬ ‫بۆیه‌ سه‌رپێچیی فه‌رمانبه‌ری هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌به‌ری‬ ‫ناوه‌ندی ده‌نگدان له‌و ماوه‌یه‌دا‪ ،‬واته‌ دره‌نگ كردنه‌وه‌‬ ‫یان زوو داخس������تنی ناوه‌ند به‌بێ هۆكاری مه‌شروع‬ ‫ب������ه‌ تاوانی هه‌ڵب������ژاردن داده‌نرێت‪ ،‬كه‌ له‌ یاس������ای‬ ‫هه‌ڵبژاردندا هاتووه‌‪.‬‬ ‫تاوانه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ له‌ شوێنی دیاریكراودا روو‬ ‫ده‌ده‌ن‪ ،‬كه‌ ئه‌ویش له‌ناو ناوه‌ندی ده‌نگدان یان نزیك‬ ‫له‌ ناوه‌نده‌كه‌یه‌‌‪ ،‬بۆیه‌ هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک كه‌ كار بكاته‌‬ ‫سه‌ر س������ه‌المه‌تیی كرداری هه‌ڵبژاردن‪ ،‬جا چ له‌ناو‬ ‫ناوه‌ندی ده‌نگدان ی������ان له‌ ده‌ره‌وه‌ی بێت‪ ،‬به‌ تاوانی‬ ‫هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت‪.‬‬ ‫ئه‌و كارانه‌ی كه‌ ده‌نگده‌ر پێش كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی‬ ‫ده‌نگدان ئه‌نجامی ده‌دات وه‌ك؛ كوش������تن‪ ،‬ئازاردان‬ ‫و هه‌ڕه‌ش������ه‌كردن‪ ،‬یاخود ئه‌و كارانه‌ی كه‌ پاڵێوراو‬ ‫و الیه‌نگران������ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ب������ۆ كڕینی ده‌نگی‬ ‫ده‌نگده‌ران له‌ نزیك ناوه‌ن������دی ده‌نگدانه‌وه‌ به‌ تاوان‬ ‫ئه‌ژمار ده‌كرێت‪.‬‬ ‫له‌ تاوانه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌دا؛ ده‌نگدانی كه‌س������ێك‬ ‫به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی هه‌بێ������ت‪ ،‬ده‌نگدانی دووباره‌‪ ،‬یان‬ ‫ده‌نگ نه‌دان له‌و واڵتانه‌ی ك������ه‌ ده‌نگدان ئه‌ركه‌‪ ،‬یان‬ ‫ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵبژاردن یان‬ ‫هه‌ره‌شه‌ لێكردنیان‪ ،‬یان چوونه‌ ناو ناوه‌ندی ده‌نگدان‬ ‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪25‬‬


‫ب������ه‌ هێز و چه‌ك هه‌ڵگرتن ب������ه‌ بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پێ‬ ‫درابێ له‌ رۆژی ده‌نگدان‪ ،‬یان هه‌ر تاوانێكی تر‪.‬‬ ‫‪ -3‬تاوانه‌كان����ی قۆناغ����ی (جیاكردن����ه‌وه‌‪،‬‬ ‫ژماردن و راگه‌یاندنی ئه‌نجام)‬ ‫دوای كۆتاییهاتن������ی پرۆس������ه‌ی ده‌نگدان‪ ،‬ده‌رگا‌ی‬ ‫ناوه‌نده‌كان������ی ده‌نگدان داده‌خرێن‪ ،‬س������ندووقه‌كانی‬ ‫ده‌نگدانیش داده‌خرێن و ئاماده‌ ده‌كرێن بۆ جیاكردنه‌وه‌‬ ‫و ژماردنی ده‌نگه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن‬ ‫بزاندرێت‪.‬‬ ‫ئه‌و كارانه‌ی كه‌ له‌و قۆناغه‌دا كار ده‌كه‌نه‌ س������ه‌ر‬ ‫كرداری هه‌ڵبژاردنه‌وه‌‪ ،‬بریتین له‌؛ تۆماری ده‌نگده‌ران‪،‬‬ ‫كارتی ده‌نگدان‪ ،‬كه‌ ده‌كرێ ساخته‌ بكرێ و بخرێته‌‬ ‫ناو سندووقی ده‌نگدانه‌وه‌‪ ،‬یان له تۆماری ده‌نگده‌راندا‬ ‫نیشانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ناوی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ بكرێت‪ ،‬كه‌‬ ‫ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بوونه‌‪ .‬یا خود نیشانه‌یه‌كی تر‬ ‫له‌ كارتی ده‌نگدان بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی پوچه‌ڵ ببێت‪ ،‬كه‌‬ ‫ئه‌مه‌ش كار ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن‪.‬‬ ‫ك������رداری جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگ������ه‌كان و ژماردنی‪،‬‬ ‫ده‌كرێ به‌ ده‌ست یان به‌ ئامێری (ئه‌لێكترۆنی) بێت‪،‬‬ ‫كه‌ تا ئێس������تا له‌ عێراق به‌ده‌ست ئه‌م كرداره‌ ئه‌نجام‬ ‫دراوه‪.‬‬ ‫له‌ گه‌لێك واڵت كرداری جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌‬ ‫ئامێری ئه‌لێكترۆنی ئه‌نجام ده‌درێت‪ ‌،‬دیاره‌ گه‌ڕانه‌وه‌‬ ‫ب������ۆ جیاكردنه‌وه‌ی ژماردنی ده‌س������تی رێگه‌ پێدراوه‌‪،‬‬ ‫هه‌ر چه‌نده‌ له‌ یاس������ای واڵته‌كه‌شدا هاتبێ‪ ،‬ئه‌مه‌ش‬ ‫ل������ه‌و كاتانه‌ی كه‌ به‌ س������اخته‌كردن تانه‌ی لێدرا بێ‪.‬‬ ‫‪ 26‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ واڵته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ل‌ه‬ ‫س������اڵی ‪ 2000‬له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ نێوان‬ ‫بیل كلینتۆن و جۆرج بووش������ی ك������وڕ روویدا‪ ،‬كاتێ‬ ‫دادگای ده‌س������تووری بااڵ‪ ،‬دوای چاوخشاندنه‌وه‌ به‌‬ ‫تانه‌كان‪ ،‬بڕیاری دا ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست‬ ‫دووب������اره‌ بكرێنه‌وه‌‪ ،‬هه‌ر چه‌نده‌ له‌ ئه‌مریكا ژماردنی‬ ‫ئه‌لیكترۆن������ی ده‌نگ������ه‌كان باوه‌ڕپێك������راوه‌ و په‌یڕه‌و‬ ‫ده‌كرێ‪.‬‬ ‫ك������رداری راگه‌یاندنی ئه‌نجام������ه‌كان‪ ،‬یه‌كێكی تره‌‬ ‫كه‌ ده‌ك������رێ تاوانی هه‌ڵبژاردنی لێبكه‌وێته‌وه‌‪ ،‬ئه‌ویش‬ ‫كاتێك كه‌ كه‌س������ه‌ به‌رپرس������ه‌كان ژماره‌ی ناڕاست‬ ‫بنووس������ن به‌ زیادكردن‪ ،‬یان سڕینه‌وه‌‪ ،‬بۆیه‌ پێویسته‌‬ ‫كات������ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان دیاریكراو بێ تا كار‬ ‫نه‌كاته‌ س������ه‌ر راستی و دروستیی ئه‌نجامه‌كان‪ ،‬تاكو‬ ‫واڵت رووبه‌ڕووی پشێویی سیاسی و كاری توندوتیژی‬ ‫نه‌بێته‌وه‌‪.‬‬ ‫له‌ تاوانه‌ دیاره‌‌كانی ئه‌م قۆناغه‌دا؛ ساخته‌كردنی‬ ‫ئه‌نجام������ی جیاكردن������ه‌وه‌ و ژماردن������ی ده‌نگه‌كان به‌‬ ‫شێوه‌یه‌كی گشتی له‌الیه‌ن فه‌رمانبه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌وه‌‬ ‫ب������ه‌ زیادك������ردن یان س������ڕینه‌وه‌ی ئه‌نجام������ه‌كان بۆ‬ ‫به‌رژه‌وه‌ندیی پاڵێوراو یان لیس������تی دیاركراو ئه‌نجام‬ ‫ده‌درێن‌‪ ،‬یاخود نووس������ینی ژماره‌ی������ه‌ك پێچه‌وانه‌ی‬ ‫ئه‌وه‌ی ده‌یخۆێنێته‌وه‌‪ ،‬یان په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامێكی‬ ‫ساخته‌ له‌الیه‌ن به‌رپرسی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌‪.‬‬ ‫ل������ه‌ كۆتاییدا ئام������اژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ی������ن‪ ،‬كه‌ چه‌مكی‬ ‫تاوانه‌كان������ی هه‌ڵبژاردن چه‌مكێكی نوێیه‌ و په‌یوه‌ندیی‬ ‫ت������ه‌واوی هه‌یه‌ ب������ه‌ هه‌ڵبژاردن������ه‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنیش‬ ‫هۆكارێك������ه‌ بۆ پیاده‌كردنی ده‌س������ه‌اڵت‪ .‬بۆیه‌ ده‌بینین‬ ‫واڵتان به‌ گش������تی گرنگی������ی زۆریان به‌ یاس������اكانی‬ ‫هه‌ڵبژاردن داوه‌‪ ،‬تا تاوانكار به‌بێ س������زا لێی ده‌رباز‬ ‫نه‌بێت‪ ،‬له‌ب������ه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لێك تاوان ل������ه‌ قۆناغه‌كانی‬ ‫پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا روو ده‌ده‌ن‪ ،‬هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌‬ ‫پێناو پاكی‪ ،‬بێگه‌ردی و باش به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی‬ ‫هه‌ڵبژاردنه‌‪.‬‬


‫ئیمارات؛‬ ‫دووه‌مین خولی هه‌ڵبژاردن‬ ‫ئاماده‌کردنی‪ :‬هه‌ڵبژاردن‬ ‫ڕۆژی هه‌ین������ی (‪ )٢٠١١/٩/٢٤‬دووه‌می������ن خول������ی هه‌ب������وو‪ ،‬ل‌ه کۆی (‪ )٤٠‬ئه‌ندام په‌رله‌مان‪ ،‬ته‌نیا (‪ )٢٠‬که‌س‬ ‫هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ئیمارات به‌ڕێوه‌چوو‪ .‬له‌م هه‌ڵبژێ������رن و ڕه‌وان������ه‌ی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ی������ی ئیماراتی‬ ‫هه‌ڵبژاردن������ه‌دا‪ )٤٥٠( ،‬پاڵێوراو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیان ب‌ه یه‌کگرتووی بکه‌ن‪ .‬به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسه‌ هه‌واڵده‌رییه‌کان‪،‬‬ ‫ئه‌نجام گه‌یان������د‪ .‬ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ئیماراتی یه‌کگرتوو ل‌ه ملمالنێکاندا ته‌نیا ژنێک توانی ب‌ه ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی‬ ‫ده‌وری ڕاوێژکاریی هه‌یه‌ و ل‌ه (‪ )٤٠‬کورس������ی پێکهاتووه‌‪ .‬ئیماراتی یه‌کگرتوو بگات‪.‬‬ ‫ئه‌ن������وه‌ر محه‌مه‌د قرق������اش‪ ،‬جێگری وه‌زی������ری ناوخۆی‬ ‫(‪ )٢٠‬نوێنه‌ری ئ������ه‌م ئه‌نجومه‌ن‌ه ل‌ه الی������ه‌ن ده‌نگده‌رانه‌و‌ه‬ ‫هه‌ڵده‌بژێردرێ������ن و (‪ )٢٠‬نوێنه‌ری������ش ل‌ه الی������ه‌ن ئه‌میری ئیمارات‪ ،‬ڕایگه‌یاند‪« :‬ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌شێوه‌یه‌کی شه‌فاف‬ ‫ئیماراته‌و‌ه ده‌ستنیش������ان ده‌کرێت‪ )١٣٠( .‬هه‌زار ده‌نگده‌ر به‌ڕێوه‌چوو‪ ،‬هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که‌ ڕێژه‌ی به‌شداریی‬ ‫هاوواڵتی������ان باش بوو‪ ،‬به‌اڵم ده‌وڵه‌ت هیوادار بوو که‌ ڕێژه‌ی‬ ‫له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدار بوون‪.‬‬ ‫به‌گوێره‌ی یاس������اکانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و واڵته‌‪ ،‬پاڵێوراوان به‌شداریی هاوواڵتیان له‌وه‌ زیاتر با‪».‬‬ ‫جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ک������‌ه یه‌که‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی‬ ‫ته‌نیا له‌ ماوه‌ی دوو حه‌وت������وودا (هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ‪١٤‬‬ ‫ڕۆژه‌) بۆی������ان هه‌یه‌ پروپاگه‌ند‌ه بۆ دروش������م و پالنه‌کانیان په‌رله‌مان������ی ل������‌ه ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی‪ ،‬ل‌ه س������اڵی‬ ‫بک������ه‌ن‪ .‬ل‌ه هه‌ڵبژاردنه‌ک������ه‌دا هاوواڵتیانی ئیم������ارات بۆیان ‪٢٠٠٦‬دا ئه‌نجام درابوو‪.‬‬ ‫ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی‬ ‫سیسته‌می حکوومه‌تی‬

‫پاشایه‌تی‬

‫پایته‌خت‬

‫ئه‌بوو زه‌بی‬

‫دانیشتوانی واڵت‬ ‫پانتایی واڵت‬ ‫پێکهاته‌ی دانیشتوان‬

‫‪ ٤,٧٠٧,٣٠٧‬که‌س (‪)٢٠٠٦‬‬ ‫‪ ٨٣,٦٠٠‬کیلۆمه‌تری چوار گۆشه‌‬ ‫(‪ )%٢٢‬ئه‌و عه‌ره‌بان������ه‌ی ک‌ه هاوواڵتیی ئیماراتن‪)%١٦( ،‬ی������ش ئه‌و عه‌ره‌بانه‌نن ک‌ه‬ ‫پێناسه‌ی هاوواڵتیی ئیماراتیان نییه‌‪.‬‬

‫(‪ )%٣٦‬باشووری ئاسیا‪ )%٢٠( ،‬باشووری ڕۆژهه‌اڵتی ئاسیا‪ )%٥( ،‬ئێرانی و (‪)%٢‬‬ ‫ئه‌و بیانییانه‌ی که‌ دانیشتووی واڵتی ئیماراتن یش ئه‌ورووپایی و ئه‌مریکیین‪( .‬ئامار ساڵی ‪٢٠٠٩‬‬ ‫ڕێژه‌ی ژنان‬ ‫ڕێژه‌ی پیاوان‬ ‫ڕێژه‌ی خوێنده‌واری‬ ‫ڕێژه‌ی خوێنده‌واری ل ‌ه ناو ژنان و پیاوان‬ ‫شارنشینی‬ ‫ئابووری‬ ‫ڕێژه‌ی بێکاری‬ ‫ئینترنێت‬

‫(‪)٣٢،٧‬ی کۆمه‌ڵگ‌ه ژنان پێکی دێنن (‪)٢٠٠٠‬‬ ‫(‪ )٦٧،٣‬کۆمه‌ڵگ‌ه پیاون (‪)٢٠٠٩‬‬ ‫(‪ )%٩٠‬ئاماری (‪)٢٠٠٥‬‬ ‫(‪ )%٩١،٥‬ژنان و (‪ )%٨٩،٥‬ل‌ه ناو پیاوان‪ .‬ئامار (‪)٢٠٠٥‬‬ ‫(‪)٧٧،٩‬ی دانیشتوان ل‌ه شاره‌کاندا ده‌ژین‬ ‫(‪ )%١،٨‬کشتوکاڵ‪ )%٦٠،٦( ،‬پیشه‌سازی و (‪)%٣٧،٦‬ییش به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌‪.‬‬ ‫(‪ )%٣،١‬ئامار‪٢٠٠٥ :‬‬ ‫ل‌ه هه‌ر ‪ ١٠٠‬که‌س‪ ٦٥ ،‬که‌س خاوه‌نی هێڵی ئینترنێتن‪.‬‬

‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪27‬‬


‫ل‬ ‫ه‌‬ ‫ش‬ ‫ان‬ ‫ره‌‬ ‫م‬ ‫لی‬ ‫ى‬ ‫ۆژ س‬ ‫ر‬ ‫ى‬ ‫ار‬ ‫ش‬

‫ى‬ ‫‪6‬‬ ‫ى‬

‫ى‬

‫ئ‬

‫و‬

‫ه‌ی‬

‫ه‬ ‫ه‌‬

‫دن‬ ‫ار‬

‫بژ‬ ‫ڵ‬

‫ول‬ ‫لو‬ ‫ی‬ ‫‪30‬‬

‫ی‬

‫‪19‬‬

‫نو‬ ‫ێن‬ ‫ه‌ر‬ ‫ان‬ ‫ی‬

‫راپه‌ڕینی شاری سلێمانی ‪1930 -‬‬

‫نووسینی‪ :‬نیهاد مسته‌فا عه‌بدولواحید‬ ‫دروستبوونى كاره‌ساتى رۆژى ره‌شى شه‌شى ئه‌یلوولى ‪ 1930‬له‌ سلێمانى‪ ،‬له‌ ئه‌نجامى‬ ‫ب����ه‌ كارهێنانى سیاس����ه‌تى چه‌وتى ئینگلیز بوو له‌ كوردس����تان‪ .‬كاتێ ئینگلیز له‌ س����ه‌ره‌تای‬ ‫بیسته‌كانه‌وه‌ ئینتدابى عێراقى گرته‌ ده‌ست‪ ،‬ویستى بزانێ تا چه‌ند ده‌توانێ ده‌سه‌اڵتى به‌سه‌ر‬ ‫حكومه‌ت����ى عێراقدا هه‌بێ‪ .‬هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵیدا دوو س����اڵ ئاماده‌كارى بكات بۆ دانانى خه‌ڵكى‬ ‫ش����اره‌زا و ئه‌ڵقه‌ له‌گوى خۆیان بۆ س����ه‌ره‌ك وه‌زیران و ده‌ستنیش����انكردنى چه‌ند وه‌زیرێكى‬ ‫وا ك����ه‌ له‌گ����ه‌ڵ ره‌وتى خۆیدا بگونج����ێ‪ .‬هه‌روه‌ه����ا به‌رنامه‌رێژییه‌كى وایكرد ب����ۆ وه‌رگرتنى‬ ‫س����ه‌ربه‌خۆیی سیاسى بۆ عێراق‪ ،‬تاكو ببێته‌ ئه‌ندامى (كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌كان ‪ -‬عصبة‌ االمم)‪،‬‬ ‫كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ خۆى هێنانه‌دى ئاواتى عێراقییه‌كان بوو‪ ،‬كه‌ هه‌رده‌م خه‌باتیان بۆ ده‌كرد‪ .‬بۆ‬ ‫ئه‌م مه‌به‌س����ته‌ش ده‌بێ عێراق دروشمێكى (لۆگۆیه‌كى) تایبه‌تى دابنێ‪ ،‬ئه‌ویش به‌پێى راوێژ‬ ‫و بیروبۆچوونى كورد و عه‌ره‌ب له‌ په‌رله‌مانێكى هه‌ڵبژێردراوى راسته‌قینه‌دا‪.‬‬ ‫‪ 28‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬


‫مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى یه‌كه‌م‬ ‫كه‌ له‌الیه‌ن ئینگلیزه‌وه‌ به‌‬ ‫مه‌لیكى عێراق دانرابوو‪،‬‬ ‫دوای������ی نورى س������ه‌عید‬ ‫كرایه‌ س������ه‌ره‌ك وه‌زیران‬ ‫و چه‌ن������د وه‌زیرێ������ك ب������ه‌‬ ‫ده‌ستنیشانكراوى دانران‪.‬‬ ‫مه‌به‌س������تى تایب������ه‌ت له‌‬ ‫وه‌رگرتنى پۆستى سه‌ره‌ك‬ ‫وه‌زیران له‌الی������ه‌ن نورى ئه‌حمه‌د موختار بابان‬ ‫س������ه‌عیده‌وه‌ له‌ عێراقى‬ ‫ئ������ه‌و س������ه‌رده‌مه‌دا بۆ‬ ‫ئه‌وه‌ بوو‪ ،‬هه‌ڵبژاردنێكى‬ ‫سه‌رتاسه‌رى له‌ عێراقدا‬ ‫بكرێ������ت و په‌رله‌مانێ������ك‬ ‫دابن������رێ و له‌رێ������ی ئه‌و‬ ‫په‌رڵه‌مانه‌وه‌ په‌یمانێك له‌‬ ‫نێوان ده‌وڵه‌تى بریتانیا و‬ ‫ده‌وڵه‌تى عێراق دا ئیمزا‬ ‫بكرێ������ت‪ .‬پ������اش ئه‌وه‌ى تۆفیق قه‌زاز‬ ‫به‌نده‌كان������ى په‌یماننامه‌ى‬ ‫بریتانى و عێ������راق رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی������ی توندی كورد و‬ ‫عه‌ره‌ب بۆوه‌‪ ،‬به‌ربه‌ره‌كانى له‌ نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌تى نوێی‬ ‫عێراق توندوتیژییه‌كى زۆرى لێكه‌وته‌وه‌‪ ،‬چونكه‌ به‌الى خه‌ڵكى‬ ‫عێراقه‌وه‌ ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ هیچ ل‌ه مه‌سه‌له‌كه‌ ناگۆڕێ و هه‌مان‬ ‫بارودۆخى ئینتیدابه‌ و ده‌س������ه‌التى ئیس������تعماریی بریتانیا له‌‬ ‫عێراقدا ده‌هێڵێته‌وه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك عێراق ئازاد و سه‌ربه‌خۆ‬ ‫نابێ‪ .‬حزبه‌ عه‌ره‌بیی������ه‌كان و رۆژنامه‌كانى عێراق به‌ كوردى‬ ‫و عه‌ره‌بییه‌وه‌ ده‌ستیان كرد به‌ دژایه‌تیكردنى حكوومه‌ته‌كه‌ى‬ ‫نورى سه‌عید و په‌یماننامه‌ى (بریتانى ‪ -‬عێراقى)‪ .‬له‌ به‌رامبه‌ر‬ ‫ئه‌مانه‌دا‪ ،‬حكومه‌تى نورى س������ه‌عید گه‌لێك رۆژنامه‌ و گۆڤارى‬ ‫ئه‌وكاته‌ى داخس������تن و هه‌ندێ كه‌سى نیشتیمانپه‌روه‌ریشیان‬ ‫گرتن و خستیانه‌ به‌ندیخانه‌وه‌‪ .‬به‌مجۆره‌ عێراق هه‌ندى پشێوى‬ ‫تێكه‌وت و نورى سه‌عیدپاش������اى سه‌رۆ‌ك وه‌زیران كه‌ پیاوێكى‬ ‫زیره‌ك و لێهاتوو ب������وو‪ ،‬له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویدا بۆ دامركانه‌وه‌ى‬

‫ئه‌و ب������اره‌ نائاس������ایی‌ه‬ ‫ل������ه‌ كوردس������تانه‌وه‌‬ ‫ده‌س������تى پێك������رد‪،‬‬ ‫هه‌ربۆیه‌ ده‌ستیكرده‌‬ ‫پرۆپاگه‌ن������ده‌ و هاندانى‬ ‫خه‌ڵك������ى ش������اره‌كانى‬ ‫س������لێمانى و كه‌ركووك‬ ‫و هه‌ولێر بۆ به‌ش������دارى‬ ‫كردنیان له‌ هه‌ڵبژاردنى‬ ‫شێخ عه‌بدولقادری حه‌فید‬ ‫سه‌رتاسه‌رى له‌ عێراقدا‪.‬‬ ‫بۆ ئه‌م مه‌به‌س������ته‌ چه‌ند‬ ‫هه‌نگاوێك������ى ئی������دارى‬ ‫ن������ا ب������ۆ دامه‌زراندنى‬ ‫كه‌س������انێكى روشنبیر و‬ ‫نیش������تمانپه‌روه‌ر له‌ناو‬ ‫كورده‌كاندا‪ ،‬وه‌ك تۆفیق‬ ‫وه‌هبى به‌ مته‌س������ه‌ڕفى‬ ‫سلێمانى‪ ،‬عه‌بدوالمه‌جید‬ ‫عه‌بدوالحه‌می������د ب������ه‌‬ ‫مته‌س������ه‌ڕفى هه‌ولێ������ر‪،‬‬ ‫عه‌زمی بابان‬ ‫ماج������د مس������ته‌فا ب������ه‌‬ ‫قائیمه‌قامى ئاكرێ و خۆیندن له‌ قوتابخانه‌ س������ه‌ره‌تاییه‌كاندا‬ ‫كرا به‌ كوردى‪.‬‬ ‫به‌ كورتى و به‌ كوردى‪ ،‬چه‌ند قه‌زایه‌كى كه‌ركووكى كرده‌‬ ‫كوردى و چه‌ند داواكارییه‌كى جۆراوجۆرى میلله‌تى كوردى‬ ‫جێبه‌ج������ى كرد‪ .‬لۆگۆی ده‌وڵه‌تیان دروس������ت كرد كه‌ هێماى‬ ‫كوردى تێدا بوو‪.‬‬ ‫دواى ئه‌نجامدانى ئه‌م كارانه‌‪ ،‬وه‌فدێكى حكومه‌تى عێراقى‬ ‫به‌ س������ه‌رۆكایه‌تیی غازى كورى مه‌لیك فه‌یس������ه‌ڵ و هه‌ندێ له‌‬ ‫پیاوانى ش������اره‌زاى ئینگلیز رویانكرده‌ شاره‌كانى كه‌ركووك‪،‬‬ ‫س������لێمانى و هه‌ولێر بۆ وه‌رگرتنى راى خه‌ڵكى‪ ،‬به‌اڵم خه‌ڵكى‬ ‫شارى سلێمانى وه‌فده‌كه‌یان به‌ردباران كرد و ده‌ستیانكرد به‌‬ ‫خۆنیشاندان دژى راو بۆچوونه‌كانى ئه‌م وه‌فده‌‪ ،‬كه‌ پێیان وابوو‬ ‫خواستى گه‌لى كورد له‌ به‌رنامه‌ی وه‌فده‌كه‌دا به‌دی ناكرێت‪.‬‬ ‫هه‌ربۆیه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ پیاو ماقوواڵنى ش������ار و رۆش������نبیران و‬

‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪29‬‬


‫ش������اره‌زایان و نیشتمانپه‌روه‌ران به‌ ناوى (هه‌یئه‌ى وه‌ته‌نییه‌)‬ ‫هه‌ڵبژێران‪ ،‬ئه‌مانه‌ كه‌وتنه‌ خۆ رێكخستن بۆ دانانى به‌رنامه‌یه‌كى‬ ‫دروست و به‌جێ بۆ داواكردنى (ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ) بۆ كورد‬ ‫ل������ه‌ ژێر چاودێریكردنى (كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌كان ــ عصبة االمم)‬ ‫كه‌ له‌ راستیدا كورد پێى پشتئه‌ستوور بوو‪.‬‬ ‫ئه‌م (هه‌یئه‌ى وه‌ته‌نییه‌) ئاوات و ئامانجى هه‌ره‌ گه‌وره‌ى‬ ‫ئه‌وه‌بوو‪ ،‬كه‌ هانى خۆنیش������اندان بده‌ن بۆ پێشكه‌ش������كردنى‬ ‫داخوازییه‌كانیان‪ ،‬ئه‌گه‌رچى له‌و كات و زه‌مانه‌دا هیچ حزبێكى‬ ‫كوردى نه‌بوو كه‌ پشتیوانى له‌ داخوازییه‌كانى ئه‌م (هه‌یئه‌یه‌)‬ ‫ب������كات‪ ،‬ك������ه‌ له‌الیه‌ن چه‌ند كه‌س������ێكى نیش������تمانپه‌روه‌ره‌وه‌‬ ‫دامه‌زرابوو‪ .‬ئه‌م كه‌سانه‌ بریتیبوون له‌‪:‬‬ ‫‪1‬ـ حه‌مه‌ ئاغاى ئه‌وره‌حمان ئاغا‬ ‫‪2‬ـ شێخ قادرى حه‌فید‬ ‫‪3‬ـ تۆفیق قه‌زاز‬ ‫‪4‬ـ ره‌مزى فه‌تاح‬ ‫‪5‬ـ حه‌مه‌ سالح به‌گ‬ ‫‪6‬ـ ئه‌وڕه‌حمان ئاغاى ئه‌حمه‌د پاشا‬ ‫‪7‬ـ عزه‌ت به‌گى وه‌سمان پاشا‬ ‫‪8‬ـ عه‌زمى بابان (سه‌رۆكى هه‌یئه‌)‬ ‫‪9‬ـ عزه‌ت مه‌دفه‌عى‬ ‫‪10‬ـ فایه‌ق به‌گى بابان‬ ‫‪11‬ـ شێخ محه‌مه‌د گواڵنى‬ ‫‪12‬ـ ره‌شید نه‌جیب (سكرتێرى هه‌یئه‌)‬ ‫دانانى ئه‌م هه‌یئه‌یه‌ له‌ سلێمانى وه‌رچه‌رخانێكی سیاسیی‌‬ ‫بوو له‌ خه‌باتى رزگاریخوازى خه‌ڵكى ش������اره‌كه‌دا‪ ،‬هه‌ربۆیه‌‬ ‫به‌مجۆره‌ راپه‌ڕین و ش������ۆڕش و خۆنیش������اندان له‌ شاخه‌وه‌‬ ‫گواسترایه‌وه‌ بۆ ناو شاره‌كانى كوردستانه‌وه‌‪ .‬راسته‌ شارى‬ ‫سلێمانى ته‌واو خرۆشا و ناڕه‌زایی كه‌وته‌ سه‌رزارى شاعیران‬ ‫و رۆشنبیران و كاسبكاران‪ .‬خۆنیشاندان له‌به‌رده‌ركى سه‌را‬ ‫ده‌س������تیپێكرد و سه‌ر جاده‌ و ش������وێنه‌ گشتییه‌كان زیاتر له‌‬ ‫دوو هه‌زار كه‌س������ى تێدا گردبۆوه‌‪ .‬فایه‌ق بێكه‌سى شاعیر‪،‬‬ ‫زۆر به‌ په‌رۆش بوو‪ ،‬هه‌میشه‌ پێشه‌نگى خۆنیشانده‌ران بوو‪.‬‬ ‫داواكارییه‌كان زیاتر له‌ رێی هه‌یئه‌كه‌یانه‌وه‌ زۆر به‌ راشكاوانه‌‬ ‫ئاراس������ته‌ی وه‌فده‌كانى به‌غداد و وه‌فدى سامى بریتانیایان‬ ‫ده‌كرد‪ .‬له‌ كاتى س������ه‌ره‌دانیان بۆ سلیمانى ده‌یانگوت‪ :‬كورد‬

‫‪ 30‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫به‌شداریى هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن گه‌ر دان نه‌نێن به‌ مافى ته‌واوى‬ ‫كوردا بۆ دروستكردنى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ‪.‬‬ ‫به‌مج������ۆره‌ ت������ا رۆژى ‪6‬ى ئه‌یلوول رۆژ به‌ رۆژ ش������ارى‬ ‫س������لێمانى خه‌ڵكى زیاتر له‌ خۆنیشانده‌ران كۆ ده‌بوونه‌وه‌ و‬ ‫وه‌فدى حكوومه‌ت فه‌وجێكى تایبه‌تییان ئاگادار كرد‪ .‬سه‌ربان‬ ‫و بنبانى س������ه‌را و خانووه‌ گه‌وره‌كانى سه‌رجاده‌كانى نزیك‬ ‫خۆیان به‌چه‌كى س������ووك و قورسه‌وه‌ دابه‌ست و ده‌ست كرا‬ ‫به‌ ده‌س������تڕێژكردن‪ .‬له‌كاتى خۆنیش������انداندا خه‌ڵكێكى زۆر‬ ‫بریندار و ش������ه‌هید بوون‪ 50 ،‬تاكو ‪ 60‬شه‌هید و ‪ 100‬تاكو‬ ‫‪ 150‬برین������دارى لێكه‌وته‌وه‌‪ ،‬له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م رۆژه‌یان ناو نا‪،‬‬ ‫شه‌رى به‌رده‌ركى سه‌را یان هه‌راى به‌رده‌ركى سه‌را‪.‬‬ ‫پاش ئه‌م رووداوه‌‪ ،‬له‌ ‪9‬ى ئه‌یلوول وه‌فده‌كه‌ى حكوومه‌ت‬ ‫و وه‌فدى سامى بریتانى چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستنیشانكرد بۆ‬ ‫نۆینه‌رانى په‌رله‌مانى عێراق‪.‬‬ ‫له‌وانه‌‪:‬‬ ‫‪1‬ـ ئه‌حمه‌د موختار بابان‬ ‫‪2‬ـ جه‌مال بابان‬ ‫‪3‬ـ سه‌الح بابان‬ ‫‪4‬ـ داود حه‌یده‌رى‬ ‫‪5‬ـ ئیبراهیم یووسف‬ ‫‪ 6‬ـ عه‌لى دۆغره‌مچى‬ ‫‪7‬ـ شێخ حه‌بیب تاڵه‌بانى‬ ‫‪8‬ـ مه‌عرووف داوود‬ ‫‪9‬ـ ئه‌حمه‌د سالح‬ ‫‪10‬ـ حه‌مه‌ سالح به‌گ محه‌مه‌د عه‌لى به‌گ‬ ‫‪11‬ـ سه‌یفوولاڵ خه‌ندان‬ ‫‪12‬ـ سلێمان فه‌تاح‬ ‫‪13‬ـ غیاسه‌ددین نه‌قشبه‌ندى‬ ‫تێبینى‪:‬‬ ‫بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ سوودم له‌م سه‌رچاوانه‌ وه‌رگرتووه‌‪:‬‬ ‫‪ )1‬مێ������ژووى گه‌ل������ى كورد به‌رگ������ى دووه‌م (دكتور كه‌مال‬ ‫مه‌زهه‌ر)‪.‬‬ ‫‪ )2‬به‌ڵگه‌نامه‌كان������ى بریتانیا له‌ كتێبى عێراقدا‪ ،‬نووس������ینى‬ ‫(وه‌لی������د ئه‌لئه‌عزه‌مى) و گۆڕینى بۆ ك������وردى محه‌مه‌د نوورى‬ ‫تۆفی������ق ‪ ..‬له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌ی������ه‌ك له‌ رۆژى ‪6‬ى ئه‌یلوولى‬ ‫ساڵى ‪ 1930‬محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كى به‌گ‪.‬‬


‫فه‌ڕه‌نسا؛‬ ‫سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی بۆ چه‌په‌كان‬ ‫ئاماده‌کردنی‪ :‬هه‌ڵبژاردن‬ ‫له‌ هه‌ڵبژاردنێكی ناڕاسته‌وخۆدا‪ ،‬به‌ به‌شداری ‪ 72‬هه‌زار‬ ‫له‌ گ������ه‌وره‌ ده‌نگده‌ران (نوێنه‌ران������ی ئه‌ندامانی ئه‌نجو‌مه‌نه‌‬ ‫خوجێیی������ه‌كان) كه‌ له‌ رۆژی یه‌كش������ه‌ممه‌ ‪ 2011/9/25‬بۆ‬ ‫نوێبوونه‌وه‌ی نیوه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ڕه‌نسا‬ ‫به‌ڕێوه‌ چوو‪ ،‬پارتی سۆشیالس������ت و چه‌په‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‬ ‫س������ه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ و مێژوویییان تۆمار كرد و توانیان‬ ‫‪ 23‬كورسی دیكه‌ بخه‌نه‌ سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كانیانه‌وه‌‪،‬‬ ‫به‌مجۆره‌ به‌ به‌ده‌س������تهێنانی ‪ 177‬كورس������ی له‌ كۆی ‪348‬‬ ‫كورسی به‌رامبه‌ر به‌ ‪ 144‬كورسی بۆ پارتی یه‌كگرتن له‌ پێناو‬ ‫بزوتنه‌وه‌ی میللیی ده‌سه‌اڵتدارو هاوپه‌یمانه‌ راستڕه‌وه‌كانی‪،‬‬ ‫كه‌ زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ڕه‌نس������ا پێكدێنن‪،‬‬ ‫به‌س������ه‌ر راسته‌كاندا س������ه‌ركه‌وتن كه‌ زیاتر له‌ په‌نجا ساڵه‌‬ ‫هه‌ر له‌ س������ه‌ره‌تای دروس������تبوونی كۆماری پێنجه‌مه‌وه‌ له‌‬ ‫ساڵی ‪ 1958‬تا پێش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌‪ ،‬زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی‬ ‫پیرانیان پێكهێنابوو‪.‬‬ ‫به‌پێی راپرس������ییه‌كان‪ ،‬فرانسوا هوالند كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ی‬ ‫لیس������تی ئ������ه‌و پاڵێوراوانه‌وه‌ی������ه‌ و نوێنه‌رایه‌تی������ی پارت������ی‬ ‫سۆشیالیس������ت ب������ۆ هه‌ڵبژاردن������ی س������ه‌رۆكایه‌تی ده‌كات‪،‬‬ ‫رایگه‌یاند‪( :‬ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ئاماژه‌ی لێكترازانی سیسته‌می‬ ‫س������اركۆزی)یه‌ و ب������ه‌ تێڕوانینی ئه‌و ئه‌وه‌ پێش������بینیێكه‌ بۆ‬ ‫هه‌ڵبژاردنی س������ه‌رۆكایه‌تی كه‌ له‌ ساڵی داهاتوودا ئه‌نجام‬ ‫ده‌درێت‪.‬‬ ‫تاوه‌ك������و هه‌ڵبژاردنی س������ه‌رۆكایه‌تی ئه‌نج������ام ده‌درێت‪،‬‬ ‫راسته‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌ته‌كانیان‬ ‫بۆ به‌ڕێوه‌بردنی واڵت‪ ،‬به‌ پش������ت به‌س������تن به‌و زۆرینه‌یه‌ی‬ ‫كه‌ له‌ په‌رله‌مان هه‌یانه‌ و به‌پێی ده‌س������تووری (‪ )1958‬ئه‌و‬ ‫كۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ رووی گرنگی و ده‌سه‌اڵته‌وه‌ پێش ئه‌نجومه‌نی‬ ‫پیران ده‌كه‌وێت‪ ،‬به‌اڵم پێویسته‌ هه‌ردووكیان پرۆژه‌ یاساكان‬

‫په‌س������ه‌ند بكه‌ن‪ ،‬ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دواكه‌تنی ئه‌و پڕۆژه‌‬ ‫یاسایانه‌ی كه‌ له‌الیه‌ن راسته‌كانه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێن‪.‬‬ ‫له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ساڵی ‪ 2004‬كه‌‬ ‫چه‌په‌كان ئه‌نجامێكی باش������یان به‌ده‌ستهێنا‪ ،‬پێگه‌یان له‌ناو‬ ‫جه‌ماوه‌ری فه‌ره‌نسادا به‌هێزتر بوو و كاریگه‌ریه‌كی زۆری‬ ‫هه‌بوو له‌س������ه‌ر گۆڕینی بۆچوونی ئه‌و گه‌وره‌ ده‌نگده‌رانه‌ی‬ ‫كه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ش������دارییان كرد‪ .‬هه‌روه‌ك سه‌رۆكی‬ ‫پارتی یه‌كگرتن له‌ پێناو بزوتنه‌وه‌ی میللی (فرانسوا هوالند)‬ ‫له‌ شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند‪( :‬ئه‌م شكسته‌ی راسته‌كان‬ ‫جێی بێئومێدییه‌‪ ،‬به‌اڵم دوای شكسته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی‬ ‫هه‌ڵبژاردنی ش������اره‌وانییه‌كان له‌ ساڵی ‪2004‬ـه‌وه‌‪ ،‬شتێكی‬ ‫چاوه‌ڕواننه‌كراو نه‌بوو)‪ .‬پێده‌چێ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ببێته‌ هۆی‬ ‫هه‌مواركردنی هه‌ندێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی‬ ‫وه‌زیره‌كانیان بۆ ئه‌نجومه‌ن������ی پیرانه‌وه‌‪ ،‬له‌وانه‌ش وه‌زیری‬ ‫به‌رگری (جيرار لونغێ)‪ .‬له‌ كاتێكدا فه‌ره‌نسا به‌شدارێكی‬ ‫س������ه‌ره‌كییه‌ له‌و جه‌نگه‌ی له‌ لیبیا و ئه‌فغانس������تاندا هه‌یه‌‪،‬‬ ‫له‌وانه‌یه‌ دانانی وه‌زیرێكی دیكه‌ بۆ به‌رگری‪ ،‬مش������تومڕێكی‬ ‫زۆر له‌ناو پارته‌ ركابه‌ره‌كانی فه‌ره‌نسادا دروست بكات‪.‬‬ ‫له‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی چه‌په‌كاندا و له‌ رۆژی‬ ‫ش������ه‌ممه‌ ‪ 2011/10/1‬بۆ یه‌كه‌مجار سۆشیالیستێك بوو به‌‬ ‫س������ه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیران‪( .‬ژان بیار بێل) (‪ 56‬ساڵی)‬ ‫به‌ ‪ 179‬ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌ سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا‬ ‫به‌رامبه‌ر به‌ ‪ 134‬ده‌نگ بۆ س������ه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی‬ ‫پیران (جیرار الرش������ێ) پاڵێوراوی پارتی یه‌كگرتن له‌پێناو‬ ‫بزوتن������ه‌وه‌ی میللی و ‪ 29‬ده‌نگ بۆ (ڤالێری الیتار) و حه‌و‌ت‬ ‫ده‌نگ بۆ (البیل)‪ ،‬به‌مجوره‌ ژان بیار بێل كه‌ كه‌س������ێكی زۆر‬ ‫ناس������راو نه‌بوو له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی فه‌ڕه‌نسادا‪ ،‬ل‌ه دوای‬ ‫سه‌رۆك كۆمار بوو به‌ دووه‌م كه‌سی ئه‌و واڵته‌‪.‬‬ ‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪31‬‬


‫ئه‌براهام لینكۆڵن‬ ‫په‌ندن و وان ‌ه و بێئومێد نه‌بوون‬ ‫(هه‌ستیارى بۆ پێگیرییا به‌رده‌وامبوونێ‬ ‫لجه‌م م ‌ه هه‌میا هه‌یه‌‪ .‬ئه‌ركێ ره‌نجكێشانێ‬ ‫ئه‌ركێ م ‌ه هه‌میانه‌‪ .‬من هه‌ست ب بانگه‌وازیا‬ ‫ئه‌ڤى ئه‌ركی كرییه‌)‪.‬‬

‫ئه‌براهام لینكۆلن‬

‫ئاماده‌كردنی‪ :‬عزه‌ت یوسف‬ ‫كاروانێ هه‌ڤڕكیا درێژ‬ ‫مه‌زنترین نموون‌ه بۆ رژدیێ و ڕاده‌ست نه‌بوونێ ئه‌براهام‬ ‫لینكۆلنه‌‪ .‬ئه‌گه‌ر مرۆڤ بخوازیت فێرى ده‌ستنه‌به‌ردانێ و‬ ‫ئارمانج نه‌هێالنێ ببیت ژبلى ئه‌براهام لینكۆلنى ل كه‌سێ‬ ‫دى ناگه‌ریێت‪.‬‬ ‫ئه‌براه������ام لینكۆلن دناڤ هه‌ژاریێ و برس������ێ ژ دایك‬ ‫بووی������‌ه و ب ژاروژیرى په‌روه‌رد‌ه بووی������ه‌‪ .‬د ژیانا خۆدا‬ ‫گه‌له‌ك تووش������ى شكه‌ستنێ و دوڕاندنێ بوویه‌‪ .‬د هه‌شت‬ ‫هه‌لبژاردنان������دا س������ه‌رنه‌كه‌فتیه‌‪ ،‬دوو جاران كارێ خۆ ژ‬ ‫ده‌س������تدای‌ه و توشى شوك و هه‌رفتنا ده‌رونى و ده‌مارى‬ ‫بوویه‌‪ ،‬لێ خۆ راده‌ست نه‌كرییه‌‪.‬‬ ‫گه‌ل������ه‌ك جاران هێالن و وازهێنان و ده‌س������تبه‌ردان د‬ ‫ب������ه‌روكا وى دا بوویه‌‪ ،‬به‌لێ ئه‌وى ق������ه‌ت پویته‌ نه‌دایێ‪،‬‬ ‫چونكى هێالن و ده‌س������تبه‌ردان د ه������زر و فه‌رهه‌نگا وى‬ ‫دا ڕامانا خۆ نه‌بوویه‌‪ ،‬هه‌تا بووی‌ه مه‌زنترین س������ه‌رۆك د‬ ‫دیرۆكا وه‌التێ خۆدا‪.‬‬ ‫لینكۆلن������ێ قه‌هره‌مان چ جاران ب������ێ ئومێد نه‌بووی‌ه و‬ ‫هه‌ر ل چه‌په‌رێ هه‌ڤڕكیێدا هه‌سپێ خۆ چوار گاڤ دایه‌‪.‬‬ ‫‪ 32‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫ئه‌براهام لینكۆلن‪1865 - 1809 :‬‬

‫ئه‌ڤا ل خوارێ ژى ده‌رده‌س������ه‌ریا كاروانێ لینكۆلنه‌ بۆ‬ ‫كۆچــكا سپى‪:‬‬ ‫‪ 1816‬خێزان������ا وى ناچ������ارێ ده‌ربه‌ده‌ربوونێ بوویه‌‪،‬‬ ‫ئه‌وژى ناچار بووی‌ه ژبۆ ژین و ژیارا وان كار بكه‌ت‪.‬‬ ‫‪ 1818‬دایكا وى وه‌غه‌را ئێكجارى كرییه‌‪.‬‬ ‫‪ 1831‬د كارى دا سه‌رنه‌كه‌فت و كار ژ ده‌ست دا‪.‬‬ ‫‪ 1832‬به‌ربژارێ ئه‌ندامه‌تیا چڤاتا ته‌ش������ریعى بوو ـــ‬ ‫دۆڕاند‪.‬‬ ‫‪ 1832‬ڤیا یاسایێ بخوینیت به‌لێ ب ده‌ستڤ‌ه نه‌هات‪.‬‬ ‫‪ 1833‬كوژمه‌كێ دراڤى ژ بۆ كارێ بازرگانیێ ژ هه‌ڤاله‌كێ‬ ‫خۆ وه‌رگرت‪ ،‬هێش������تا ساال وى ب داوى نه‌هاتى رویت بوو‪.‬‬ ‫هه‌ڤده‌ ساالن ڤه‌كێشا هه‌تا شیاى ده‌ینێ خۆ ئه‌دا بكه‌ت‪.‬‬ ‫‪ 1834‬د هه‌لبژاردنێن چڤاتا ته‌شریعى دا ـــ سه‌ركه‌فت‪.‬‬ ‫‪1835‬كچه‌ك خواست‪ ،‬به‌لێ به‌رى ڤه‌گوهاستنێ ده‌زگرا‬ ‫وى مر و دلێ وى شكه‌ست‪.‬‬ ‫‪ 1836‬توش������ى ره‌وش������ه‌كا ئێكجار خرابا ده‌رونى و‬


‫سۆزى بوو و د ئه‌نجامدا بۆ ماوه‌یێ شه‌ش مه‌هان كه‌ت‌ه‬ ‫ناڤ جهان‪.‬‬ ‫‪ 1838‬د خواس������ت ببیت‌ه سه‌رۆكێ چڤاتا ته‌شریعى ـــ‬ ‫سه‌رنه‌كه‌فت‪.‬‬ ‫‪ 1840‬د خواست بۆ جارێ دوێ ببیته‌ به‌ربژارێ چڤاتا‬ ‫ته‌شریعى ــ سه‌رنه‌كه‌فت‪.‬‬ ‫‪ 1843‬هه‌ڤڕكى بۆ ئه‌ندامه‌تیا كۆنگرێسێ ـــ ب ده‌ستڤ‌ه‬ ‫نه‌هات‪.‬‬ ‫‪ 1846‬هه‌ڤڕكى بۆ ئه‌ندامه‌تیا كۆنگرێس������ێ‪ ،‬ئه‌ڤجار‌ه‬ ‫ب س������ه‌ركه‌فت و قه‌ستا واشنتۆن كر و كاره‌كێ باش ب‬ ‫ده‌ستكه‌فت‪.‬‬ ‫‪ 1848‬دووب������ار‌ه خ������ۆ بۆ كۆنگرێس������ێ هه‌لب������ژارد ـــ‬ ‫سه‌رنه‌كه‌فت‪.‬‬ ‫‪ 1849‬داخوازنامه‌ك بۆ وه‌رگرتنا پۆس������تێ رێڤه‌به‌رێ‬ ‫تاپۆیا باژێڕێ خۆ پێشكه‌ش كر به‌لێ هات‌ه ره‌تكرن‪.‬‬ ‫‪ 1854‬د هه‌لبژاردنێن چڤاتا پیران دا ب سه‌رنه‌كه‌فت‪.‬‬ ‫‪ 1856‬د حزبا خۆ دا بۆ پۆس������تێ جێگرێ سه‌رۆكى خۆ‬ ‫هه‌لبژارد به‌لێ كێمتر ژ سه‌د ده‌نگان ب ده‌ستخۆڤه‌ ئینان‪.‬‬ ‫‪ 1858‬بۆ ج������ارا دوێ د هه‌لبژاردنێن چڤاتا پیران دا‬ ‫ب سه‌رنه‌كه‌فت‪.‬‬ ‫‪ 1860‬ب������ۆ س������ه‌رۆكێ ویالیه‌تێ������ن ئه‌مه‌ریك������ى هات‌ه‬ ‫هه‌لبژاردن‪.‬‬ ‫‪ 1864‬ب������ۆ ج������ارا دوێ وه‌ك������و س������ه‌رۆكێ ویالیه‌تێن‬ ‫ئه‌مه‌ریكى هاته‌ هه‌لبژاردن‪.‬‬ ‫(رێك������ه‌كا گه‌له‌كا ب زه‌حمه‌ت و كه‌ندوكور و ئه‌ڤرازى‬ ‫ب������وو‪ .‬ئه‌ز د هلنگفت������م و و پێت من ژ به‌ر من د چوون و‬ ‫هه‌ڤس������ه‌نگیا من تێك دچوو‪ ،‬به‌ل������ێ من هه‌ر خۆ رادگرت‬ ‫و چاره‌س������ه‌ریا خۆ دكر و رێكا خۆ دبڕى‪ ،‬ئه‌ڤه‌ هلنگفتن‬ ‫بوو‪ ،‬ن‌ه كه‌فتن)‪ .‬په‌یڤا ئه‌براهام لینكۆلنى پشتى دۆڕاندنا‬ ‫هه‌لبژادنێن چڤاتا پیران‪.‬‬ ‫هه‌لبژاردن‬ ‫ل س������اال ‪ 1860‬چوار كاندیدان بۆ پۆستێ سه‌رۆكاتیا‬ ‫ویالیه‌تێ������ن ئێكگرتى یێن ئه‌مه‌ریك������ى خۆ هه‌لبژاردبوون‪.‬‬ ‫پارتا دیموكرات بۆ دوو لقان هاتبوو دابه‌شكرن‪ .‬ستیڤن‬

‫دوگلس (‪ )Stephen A. Douglas‬كاندیدێ لقه‌كێ بوو‪،‬‬ ‫جون بریكێن������رج (‪ )John C. Breckinridge‬كاندیدێ‬ ‫لقا دى ل باشورى بوو كو خۆدان ژماره‌كا زۆرا مرۆڤێن‬ ‫كۆیل‌ه بوو‪.‬‬ ‫پارته‌كا دى وى سه‌رده‌مى د گوتنێ (‪)Whig Party‬‬ ‫نوكه‌ ژى دبێژنێ پارتا ئێكه‌تى‪ ،‬جون بێل (‪)John Bell‬‬ ‫كاندیدێ وێ بوو‪ .‬بۆ پارت������ا كۆمارژى ئه‌براهام لینكۆلن‬ ‫(‪ )Abraham Lincoln‬یێ كاندید كرى بوو‪.‬‬ ‫ل چریا ئێكێ ل هه‌مان سال پروسێسا ده‌نگدانێ ده‌ستپێكر‬ ‫و د ئه‌نجامدا لینكۆلن دهه‌لبژاردناندا ب سه‌ركه‌فت‪.‬‬ ‫خه‌لك������ێ ویالیه‌تێ������ن ناڤدار ب چاندن������ا په‌مبى د وێ‬ ‫باوه‌ریێ دابوون كو پش������تى ئه‌ڤ������ان هه‌لبژاردنان خه‌لكێ‬ ‫ده‌ڤه‌رێن باكورى ب نیازن ئه‌وان ژ مافێن وان زڕبار بكه‌ن‬ ‫و كه‌سێن دژ و به‌رهه‌لستكارێن كۆیله‌تیێ ناهێلن كۆیله‌تى‬ ‫به‌ربالڤ ببیت و د ترس������یان كو هنده‌ك یاسا ده‌ربێخن و‬ ‫كۆیله‌تیێ نه‌هێلن و ره‌وشا وان تێكبده‌ن‪.‬‬ ‫پرۆپاگه‌ن������ده‌ و گۆتگۆتك س������ه‌باره‌ت رژدى و دیزاینا‬ ‫پیستڕه‌ش������ێن پارتا كۆمار (وه‌س������ا ب ن������اڤ دبرن) بۆ‬ ‫نه‌هێالنا زولم و سته‌ما دژى وان هاتیه‌ چه‌سپاندن‪ ،‬وه‌سا‬ ‫به‌الڤه‌ب������وون كو ئێدى ئه‌و هیچ زێده‌تر د ئاماده‌ نینن لبن‬ ‫بارێ كۆیله‌تیێ بنالن‪.‬‬ ‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪33‬‬


‫ه������ه‌ر زوو ئه‌ڤ گۆتگۆتكه‌ بۆ په‌یامه‌كێ راس������ت هات‌ه‬ ‫گوهوڕین‪ .‬ل كانینا ئێكێ جه‌ماوه‌رێ كارولینا باشور جڤینه‌ك‬ ‫گرێدا و گه‌هشتنه‌ رێكه‌فتنه‌كێ و جودابوونا ویالیه‌تا خۆ ژ‬ ‫ئێكه‌تی������ێ د داخۆیانیه‌كێدا ڕاگه‌هاند و دیار كرن كو ئێدى‬ ‫ئه‌و نه‌ خه‌لكێ ویالیه‌تێن ئێكگرتییێن ئه‌مه‌ریكینه‌‪ .‬ش������ه‌ش‬ ‫ویالیه‌تێ������ن دى یێن ئه‌مه‌ریكى ئێ������ك ل دویڤ ئێك هه‌مان‬ ‫هه‌لویس������ت و رێباز وه‌رگرت������ن و پێكڤه‌ حكومه‌ته‌كا نوو ب‬ ‫ناڤێ ویالیه‌تێن كونفیدرالیا ئه‌مه‌ریكى دامه‌زراندن‪.‬‬ ‫ل دوی������ڤ بنه‌م������ا و پره‌نس������یپان هه‌ر وه‌ك������و خه‌لكێ‬ ‫باشورى هزر بۆ دكر كو ل هه‌ر ده‌مه‌كى بیت مافێ وا یێ‬ ‫ره‌وای‌ه خۆ ژ ئێكه‌تیێ ڤه‌كێش������ن‪ ،‬چونكى ئێكه‌تیه‌كا حه‌ز‬ ‫و ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌‪ .‬ویالیه‌تێ������ن كونفیدرالیا ئه‌مه‌ریكى‬ ‫هاوپه‌یمانێتى د ناڤا خۆدا مۆركرن و ئێكسه‌ر سه‌ربه‌خۆییا‬ ‫خۆ راگه‌هاند و جێفرس������ون دێڤز (‪)Jefferson Davis‬‬ ‫وه‌كو سه‌رۆك هه‌لبژارد‪.‬‬ ‫ل ش������واتا ‪ 1861‬لینكۆلن بۆ س������وندخوارنێ قه‌س������تا‬ ‫واشنتۆن كر‪ .‬دوژمن و ناحه‌زێن وى ب ئاشكرا و شانازى‬ ‫ڤ������‌ه بڕیارا كوش������تنا وى راگه‌هاند و دگۆتن ب س������اخى‬ ‫ناگه‌هیته‌ پایته‌ختى‪ .‬پیالن و كومپلۆیه‌ك بۆ كوش������تنا وى‬ ‫ل ده‌مێ بورینا وى ل ده‌ڤ������ه‌را بالتیمور (‪)Baltimore‬‬ ‫هاته‌ داڕێش������تن و ژ ئه‌نجامێ گوهوڕین������ا ژڤانێ چوونا‬ ‫وى‪ ،‬پیالنێ س������ه‌رنه‌گرت و ژ كوشتنێ قورتال بوو و ب‬ ‫سالمه‌تى گه‌هشته‌ پایته‌ختى‪.‬‬ ‫ل چوارێ ئادارێ وه‌كو س������ه‌رۆك ده‌ست بكار بوو‪ .‬د‬ ‫ئاخفتنه‌ك������ێ دا ل وى ده‌مى گۆت‪( :‬ئه‌ى جه‌ماوه‌رێ منێ‬ ‫بێزار و نه‌ڕازى‪ ،‬كێش������ا شه‌ڕێ ناڤخۆیى ل ناڤ ده‌ستێن‬ ‫هه‌وه‌دایه‌‪ ،‬نه‌ یێن من‪ .‬چاك بزانن حكومه‌تا هه‌و‌ه هێرشێ‬ ‫ناكه‌ت‌ه س������ه‌ر هه‌وه‌‪ .‬ئه‌گه‌ر تو ته‌عداكه‌ر نه‌بى چ شه‌ڕ و‬ ‫پێكدادان ناهێته‌ به‌ر ده‌رازینكا ته‌‪ .‬ته‌ سوند نه‌خاری‌ه كو‬ ‫دێ حكومه‌تێ ژ ناڤبه‌ى‪ ،‬به‌لێ من س������ویند یا خوارى كو‬ ‫ئه‌ز به‌رگریێ ژێ بكه‌م و بپارێزم)‪.‬‬ ‫هێزێن هاوپه‌یمانان (ویالیه‌تێن كونفیدرالیا ئه‌مه‌ریكى)‬ ‫داخاز ژ حكومه‌تا ئه‌مه‌ریكى كر ده‌س������ت ژ هه‌موو كه‌لهـ‬ ‫و ئاس������یگه‌هـ و عومبارێن چه‌كى و ملكێ گش������تى د ناڤ‬ ‫‪ 34‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫توخیبێ واندا به‌رده‌ت‪ .‬لێ سه‌رۆك لینكۆلن ل به‌ر نه‌هات‬ ‫و ره‌تكر و گ������ۆت‪( :‬ئه‌ز نكارم دان ب ڤان ویالیه‌تێن خۆ‬ ‫ژ ئێكه‌تیێ ڤه‌كێش������این بده‌م‪ ،‬ئه‌ز نه‌شێم چ پێنگاڤان بێى‬ ‫ره‌زامه‌ندیا خه‌لكێ ویالیه‌تێن ئه‌مه‌ریكى پاڤێم)‪.‬‬ ‫ره‌وش ش������ه‌پرزه‌ و ئالوز بوو‪ ،‬چه‌كدارێن هاوپه‌یمانان‬ ‫ل مه‌ها نیسانێ هێرشكرن‌ه سه‌ر كه‌لها سامتیر و (‪Fort‬‬ ‫‪ )Sumter‬شه‌ڕى ده‌س������تپێكر‪ .‬سه‌رۆك لینكۆلنى گازى‬ ‫‪ 75000‬كه‌س������ان بۆ خزمه‌تا له‌شكه‌رى بۆ ماوه‌یێ سێ‬ ‫مه‌هان كر‪ ،‬وه‌سا هه‌ردوو ئالیان به‌رهه‌ڤیا شه‌ڕى كرن‪.‬‬ ‫لینكۆلن������ى گ������ۆت‪( :‬ئه‌ڤ‌ه ن‌ه ئومێدا من������‌ه د ڤان چوار‬ ‫سالێن حوكمڕانیا من دا شه‌ڕ په‌یدا ببیت‪ ،‬پرسا كۆیله‌تیێ‬ ‫ژى نوك������ه‌ ل ده‌ف من پرس������ه‌كا ناڤنجییه‌‪ .‬پێتڤیی‌ه به‌رى‬ ‫هه‌رتشته‌كى و ب هه‌ر نرخه‌كى بیت ئه‌م به‌رگریێ ژ مانا‬ ‫ویالیه‌تێ������ن ئێكگرتى بكه‌ین)‪ .‬ئالی������ێ به‌رامبه‌ر ژى ژ بۆ‬ ‫دامه‌زراندنا حكومه‌ته‌كا س������ه‌ربه‌خۆ ل ویالیه‌تێن كو وان‬ ‫كونفیدرالى لێ راگه‌هاندین شه‌ڕ دكرن‪.‬‬ ‫لینكۆل������ن یێ ب نیاز بوو هه‌موو هێز و ش������یانا خۆ بۆ‬ ‫ئازادكرن������ا كۆیله‌یان بكاربینیت و گ������ۆت‪( :‬ئارمانجا منا‬ ‫س������ه‌ره‌كى رزگاركرنا ئێكه‌تیا ئه‌مه‌ریكایه‌‪ ،‬نه‌كو پاراستن‬ ‫ی������ان وێرانكرنا كۆیله‌تیێ یه‌‪ .‬ئه‌گه‌ر ئه‌ز بش������ێم ئێكه‌تیێ‬ ‫بپارێزم و ڕاگرم ئێك كۆیله‌ ژى ئازاد نه‌كه‌م‪ ،‬درس������ت‌ه و‬ ‫دێ وه‌كه‌م‪ .‬ئه‌گه‌ر ئه‌ز بش������ێم ئه‌ڤى كارى ئه‌نجام بده‌م و‬ ‫هه‌موو كۆیله‌یان ئازاد بكه‌م ئه‌ڤ‌ه حه‌زا من‌ه و دێ وه‌كه‌م‪.‬‬ ‫هه‌روه‌س������ا ئه‌گه‌ر ئه‌ز بش������ێم بپارێ������زم د گه‌لدا هنده‌ك‬ ‫كۆیله‌یان ئ������ازاد بكه‌م و هنده‌ك ژى هه‌ر وه‌ك خۆ بمینن‪،‬‬ ‫ئه‌ز دێ وێ ژى كه‌م)‪.‬‬ ‫ل داویێ‪ ،‬ئه‌وى دیت كو ڕاگرتنا ئێكه‌تیێ یا په‌یوه‌س������ته‌‬ ‫ب ئازادكرنا كۆیله‌یان‪ ،‬ئینا ئه‌وى بڕیارا گرنگ وه‌رگرت‪ .‬ل‬ ‫رێكه‌فتى ئێكێ كانینا دوێ ساال ‪ ،1863‬د مه‌رسومه‌كى دا‬ ‫راگه‌هاند ك������ه‌ كۆیله‌ ل هه‌موو ویالیه‌ت و باژێڕان‪ ،‬ژ وانه‌‬ ‫ویالیه‌تێن پشته‌ڕێ ژى د ئازادن‪ .‬ب ڤى مه‌رسومى پتر ژ‬ ‫سێ ملیون ژ كه‌سێن كۆیله‌ و پیستڕه‌ش ئازاد بوون‪.‬‬ ‫به‌لێ هێش������تا شه‌ڕێ گه‌رم و به‌رده‌وام بوو‪ .‬هه‌تا مه‌ها‬ ‫تیرمه‌ها هه‌مان سال‪ ،‬ل شه‌ڕێ گێتسبێرگ (‪)Gettysburg‬‬


‫كو ب������ۆ وه‌چه‌رخانه‌ك و هێزێ������ن هاوپه‌یمانێن كونفیدرالى‬ ‫شكه‌ستن و كێشه‌ به‌ره‌ڤ الوازیێ چوو‪ ،‬ژ وێرێ وێڤه‌ ئه‌و‬ ‫نیشتمانپه‌روه‌رێن شه‌ڕ بۆ پاراس������تنا ویالیه‌تێن ئێكگرتى‬ ‫دكرن‪ ،‬سه‌ركه‌فتن تۆمار كرن‪.‬‬ ‫دوماهیا كه‌سانه‌كێ مه‌زن‬ ‫بۆ جارا دوێ لینكۆلن بۆ پۆس������تێ س������ه‌رۆكاتیێ هات‌ه‬ ‫هه‌لبژاردن‪ .‬هێشتا شه‌ڕ ب دروستى ب داوى نه‌هات بوو‪،‬‬ ‫به‌لێ به‌ره‌ف نه‌مانێ دچوو‪ .‬له‌شكه‌رێ ئێكه‌تیێ ل هه‌موو‬ ‫جهان س������ه‌ردكه‌فتن‪ .‬بڤێ هه‌لكه‌فتێ لینكۆلنى په‌یامه‌كا‬ ‫كورت ئاراس������ته‌ى گه‌لێ خۆ كر‪ ،‬ئ������ه‌وى مه‌تحه‌كارییا چ‬ ‫ده‌ستكه‌فتێن خۆ نه‌كرن‪ ،‬ئه‌وى خۆشیا خۆ ب شكه‌ستنا‬ ‫دوژمنێن خۆ ده‌رنه‌بڕى‪ ،‬لێ گۆت‪( :‬ن‌ه ب كین و دلڕه‌شى‬ ‫بۆ چ كه‌س������ان؛ ب قه‌نجى و باشى بۆ هه‌میان؛ ب رژدى‬ ‫ل س������ه‌ر راستیێ؛ ئه‌و راستیا خۆداى نیشا مه‌داى؛ ئه‌م‬ ‫هه‌موو پێكڤ‌ه ده‌س������ت ل ناڤ ده‌س������ت بۆ ب داوى ئینانا‬ ‫وی كارێ ئه‌م خه‌باتێ ل س������ه‌ر دكه‌ی������ن؛ برینێن ملله‌تێ‬ ‫خۆ سارێژ بكه‌ین؛ چاڤدێریا بیژن و ئێتیم و زیانلێكه‌فتیا‬ ‫بكه‌ین‪ ،‬بێ درێغى بۆ به‌رپاكرن و چه‌س������پاندنا دادوه‌ریێ‬ ‫و ئاش������تیێ بۆ خۆ و بۆ هه‌م������وو گه‌الن كاربكه‌ین)‪ .‬پاش‬

‫بورینا پێنج هه‌فتیان‪ ،‬ل نه‌هێ نیس������انێ ‪ ،1865‬سوپایێ‬ ‫هاوپه‌یمانێن كونفیدرال خۆ راده‌س������ت كرن و ش������ه‌ڕ ب‬ ‫ئێكجارى ب داوى هات‪ .‬وه‌سا كارێ ئه‌براهام لینكۆلنى‬ ‫سه‌رگرت‪.‬‬ ‫ل ئێڤاریا چوارده‌ى نیس������انێ‪ ،‬لینكۆلن و خێزانا خۆ و‬ ‫ل گه‌ل دوو هه‌ڤالێن خۆ قه‌ستا شانویا فورد ل واشنتۆن‬ ‫(‪ )Ford's Theatre in Washington‬ك������رن‪ .‬پ������اش‬ ‫ده‌مژمێر ده‌هێ ش������ه‌ڤێ‪ ،‬ئه‌كته‌ره‌ك ب ناڤێ جون وایكس‬ ‫(‪ )John Wilkes Booth‬بێ������ى كه‌س������ه‌ك ببینیت خۆ‬ ‫ڤه‌دزى و قه‌س������تا كورس������یكا لینكۆلنى كر و سه‌رێ وى‬ ‫دا به‌ر گولله‌یێن ده‌بانجێ و ده‌ملده‌ست سه‌رۆكێ ته‌مه‌ن‬ ‫پێنجى و شه‌ش سال كوشت و ب ده‌نگه‌كێ بلند گازیكر‪،‬‬ ‫(باشورى تۆال خۆ ڤه‌كر‪ ،‬باشورى تۆال خۆ ڤه‌كر) خۆ ل‬ ‫ده‌رگه‌هێ پشتێ دا و ڕه‌ڤى‪.‬‬ ‫هه‌م������وو میلل������ه‌ت چ ل باكور یان ل باش������ور بۆ گرین‬ ‫و د خه‌مێ وه‌ربوون‪ .‬تازیه‌كا بێ وێن‌ه ل سه‌رانس������ه‌رى‬ ‫جیهانێ بۆ هات‌ه دانان‪.‬‬ ‫ژیانا لینكۆلنى یا پڕ بوو ژ په‌ند و وانا ل سه‌ر گه‌شبینیێ‬ ‫و ئارامیێ و راستگۆییێ و جامێریا كه‌سایه‌تیێ‌‪.‬‬

‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪35‬‬


‫عه‌ره‌بستانی سعوودی؛‬ ‫«مافی ده‌نگدان و خۆپااڵوتن» بۆ ژنان‬ ‫ئاماده‌کردنی‪ :‬هه‌ڵبژاردن‬ ‫ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ (‪ )٢٠١١/٩/٢٥‬عه‌بدوڵاڵ‬ ‫عه‌بدولعه‌زیز پاش������ای عه‌ره‌بس������تان ل‌ه‬ ‫گوتاربێژییه‌کدا ڕایگه‌یاند‪" :‬له‌ داهاتوودا‬ ‫ژنانی عه‌ره‌بس������تان ماف������ی ده‌نگدان و‬ ‫خۆپااڵوتنیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌بێت‪".‬‬ ‫ئه‌و به‌ئاماژه‌ به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ه‬ ‫پایه‌به‌رزه‌کانی کاروباری ئیس���ل��امییه‌و‌ه‬ ‫گه‌ییش������ت‌ه ئ������ه‌و ده‌رئه‌نجام������ه‌‪ ،‬ک������‌ه ل‌ه‬ ‫کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی به‌رزی‬ ‫بڕیاردان له‌واڵتدا‪ ،‬ژنانیش به‌ش������داریی‬ ‫تێدا بکه‌ن‪ .‬گه‌رچی ئ������ه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ل‌ه‬ ‫کاتی بڕیارداندا ته‌نیا ده‌وری ڕاوێژی هه‌ی‌ه و بڕیاره‌کانی‬ ‫ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ناچن‌ه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌‪.‬‬ ‫به‌پێی بڕیاری پاش������ای عه‌ره‌بستانی سعوودی‪ ،‬ژنانی ئه‌و‬ ‫واڵته‌ ده‌توانن له‌ خول������ی داهاتووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‬ ‫ش������اره‌کان ده‌ن������گ ب������ده‌ن و ته‌نانه‌ت خۆ بپاڵێون‪ .‬پاش������ای‬ ‫عه‌ره‌بس������تان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش������دا‪ ،‬که‌ "له‌ سه‌رده‌می ئێمه‌دا‬ ‫نوێخوازی ه������اوکات له‌گ������ه‌ڵ بایه‌خه‌ ئیس���ل��امییه‌کان زۆر‬ ‫گرینگه‌‪".‬‬ ‫ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژ (ش������ۆڕا) له‌ عه‌ره‌بستانی سعوودی‬ ‫(‪ )١٥٠‬ئه‌ندام������ی هه‌ی������ه‌ و له‌الیه‌ن پاش������ای ئه‌م واڵته‌وه‌‬ ‫ده‌ستنیشان ده‌کرێن‪ .‬هه‌ر چوار ساڵ جارێک هه‌ڵبژاردنی‬ ‫ئه‌نجومه‌نی ش������ۆڕای ش������ار به‌ڕێوه‌ده‌چێ������ت و به‌گوێره‌ی‬ ‫فه‌رمانی پاش������ای ئه‌و واڵته‌‪ ،‬له‌ خولی داهاتوودا ژنانیش‬ ‫ده‌توانن ل������ه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا خۆ بپاڵێون و ده‌نگیش بده‌ن‪.‬‬ ‫‪ 36‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫یه‌که‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی ش������ار له‌ س������اڵی‬ ‫(‪ )٢٠٠٥‬له‌و واڵته‌دا به‌ڕێوه‌چ������وو‪ .‬نیوه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و‬ ‫ش������ۆڕایه‌ له‌الیه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێ������ن و نیوه‌که‌ی‬ ‫دیکه‌ش له‌الیه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ده‌سنیشان ده‌کرێن‪ .‬هه‌ڵبژاردنی‬ ‫ئه‌نجومه‌نی شاره‌کان له‌ عه‌ره‌بس������تان ته‌نیا هه‌ڵبژاردنی‬ ‫گشتییه‌ له‌و واڵته‌دا‪ .‬پاشای عه‌ره‌بستان ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند‪:‬‬ ‫"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ ژنان بخرێنه‌ په‌راوێزه‌وه‌‪ ".‬جێی وه‌بیر‬ ‫هێنانه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی ش������ار و‬ ‫گونده‌کان له‌ ساڵی (‪)٢٠١٥‬دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت‪.‬‬ ‫رۆژی پێنجش������ه‌ممه‌ (‪ )٢٠١١/٩/٢٩‬هه‌ڵبژاردن������ی‬ ‫ئه‌نجومه‌ن������ی ش������ار و گونده‌کان به‌ڕێوه‌چ������وو و ئه‌وه‌ش‬ ‫دووه‌مین هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ مێژووی ئه‌و واڵته‌دا‪ ،‬ک‌ه (‪)٥٠٠٠‬‬ ‫پیاو خۆیان ناونووس کردووه‌‪ ،‬تا کێبڕکێ له‌س������ه‌ر نیوه‌ی‬ ‫کورسییه‌کانی ئه‌م شۆڕایان‌ه بکه‌ن‪ ،‬به‌اڵم نیوه‌که‌ی تریش‬ ‫له‌الیه‌ن ده‌وڵه‌ته‌و‌ه ده‌ستنیشان ده‌کرێن‪.‬‬


‫به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌کان‪ ،‬چاالکوانانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‬ ‫که‌ له‌مێژه‌ بۆ مافی ژنان خه‌بات ده‌که‌ن‪" ،‬پێش������وازی"یان‬ ‫له‌م بڕیاری پاشای عه‌ره‌بستان کرد‪ .‬به‌ ڕای هه‌ندێک ل‌ه‬ ‫کارناسانی کاروباری عه‌ره‌بس������تان‪ ،‬بۆ ژنانی ئه‌و واڵت‌ه‬ ‫ک‌ه مافی لێخوڕینی س������ه‌یاره‌یان نیی������ه‌‪ ،‬هه‌روه‌ها بۆیان‬ ‫نیی‌ه به‌بێ ئه‌وه‌ی ک‌ه که‌س������ێکیان له‌گه‌ڵ بێت‪ ،‬سه‌ردانی‬ ‫ده‌ره‌وه‌ی واڵت بکه‌ن‪ ،‬ئه‌و بڕیاره‌ "پێشکه‌وتنێکی به‌رچاو‌ه‬ ‫له‌ب������واری مافی ژنان������دا‪ ".‬توێ������ژه‌ران وای بۆده‌چن ک‌ه‬ ‫"به‌هاری عه‌ره‌بی" توانیویه‌تی "کارتێکه‌ریی" خۆی له‌سه‌ر‬ ‫هه‌ڵوێستی ده‌سه‌اڵتدارانی ئه‌و واڵته‌شدا هه‌بێت‪.‬‬

‫عه‌ره‌بستانی سعوودی‬ ‫سیسته‌می‬ ‫حکوومه‌تی‬ ‫پایته‌خت‬

‫پاشایه‌تی‬ ‫ڕیاز‬

‫ژماره‌ی دانیشتوان‬

‫(‪ ٤,٢٠٠,٠٠٠‬ب������‌ه گوێره‌ی ئاماری‬ ‫ساڵی ‪)٢٠٠٥‬‬

‫دانیشتوانی واڵت‬

‫‪ ٢٥,٩٩٨,٩٠٠‬که‌س‪ ،‬ئاماری ساڵی‬ ‫‪٢٠١٠‬‬

‫ڕێژه‌ی خوێنده‌واری ‪ %٨٥،٥‬ئاماری ساڵی ‪٢٠٠٨‬‬ ‫ئینترنیت‬

‫ل‌ه ه������ه‌ر (‪ )١٠٠‬ک������ه‌س‪ ٣١ ،‬که‌س‬ ‫که‌ڵ������ک ل������‌ه ئینترنێ������ت وه‌رده‌گرن‪.‬‬ ‫(ئاماری ساڵی ‪)٢٠٠٨‬‬

‫پانتایی واڵت‬

‫‪ ٢,٢٤٠,٠٠٠‬کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌‬

‫به‌رهه‌می نه‌وت‬

‫(‪)%٢٥‬ی نه‌وت������ی جیه������ان ل������‌ه‬ ‫عه‌ره‌بس������تانی س������عوودییه‌وه‌ دێت‌ه‬ ‫به‌رهه‌م و ئه‌و واڵته‌ش توانای ئه‌وه‌ی‬ ‫هه‌ی‌ه ک‌ه ل‌ه ڕۆژێک������دا (‪ ١٠‬ملیۆن)‬ ‫به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بێنێت‪.‬‬

‫به‌حرێن؛‬ ‫هه‌ڵبژاردنی ته‌واوكاریی په‌رله‌مان و بایكۆتی‬ ‫ئۆپۆزسیۆنی شیعه‌‬

‫رۆژی ش������ه‌ممه‌ رێكه‌وتی ‪ 2011/9/24‬له‌ شانشینی به‌حرێن‬ ‫هه‌ڵبژاردن������ی ته‌واوكاری������ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چ������وو و تیایدا‬ ‫رێژه‌ی به‌ش������داریكردن گه‌یشته‌ ‪%51‬ی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران‪.‬‬ ‫ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و ‪ 18‬كورس������ییه‌ بوو‪ ،‬كه‌‬ ‫به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ‪ 18‬ئه‌ندام په‌رله‌مانی سه‌ر به‌‬ ‫كۆمه‌ڵه‌ی ویفاقی نیشتمانیی ئیس���ل��امی (گه‌وره‌ترین پارتی‬ ‫ئۆپۆزسیۆنی ش������یعه‌) به‌ به‌تاڵی مابوونه‌وه‌‪ ،‬ئه‌ویش به‌هۆی‬ ‫هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیان له‌س������ه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی حكوومه‌ت بۆ‬ ‫سه‌ركوتكردنی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی كه‌ له‌الیه‌ن هاوواڵتیانه‌وه‌‬ ‫له‌ مانگی ئازاردا سه‌ریان هه‌ڵدا‪.‬‬ ‫ل‌ه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ‪ 55‬پاڵێوراو كێبڕكێیان بوو له‌س������ه‌ر ‪14‬‬ ‫كورس������ی له‌كۆی ‪ 40‬كورس������ی په‌رله‌مان‪ ،‬دوای ئه‌وه‌ی چوار‬ ‫پاڵێوراو له‌به‌ر نه‌بوونی ركابه‌ر بۆیان له‌ بازنه‌كه‌یاندا به‌ ته‌زكیی‌ه‬ ‫ده‌رچوون‪ .‬شایانی باس‌ه گره‌وی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی‬ ‫ئه‌م كورس������ییانه‌ نه‌بوو‪ ،‬به‌ڵكو له‌س������ه‌ر رێژه‌ی به‌شداریكردنی‬ ‫ده‌نگ������ده‌ران بوو‪ ،‬حكووم������ه‌ت هه‌وڵ������ی ده‌دا زۆرترین ژماره‌ی‬ ‫ده‌نگده‌ر به‌شداری بكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ردا ئۆپۆزسیۆن داوای ل‌ه‬ ‫هاوواڵتیان ده‌كرد‪ ،‬به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌كه‌ن‪.‬‬ ‫رۆژنام������ه‌ی (ئه‌لئه‌ی������ام)ی به‌حرێنی باڵویك������رده‌وه‌‪ ،‬كه‌‬ ‫حكوومه‌ت س������زای توندی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دا كه‌ به‌شداری له‌‬ ‫هه‌ڵبژاردندا ناكه‌ن‪ ،‬به‌اڵم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێژه‌یه‌كی كه‌م له‌‬ ‫ده‌نگده‌ران به‌شدارییان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كرد‪.‬‬ ‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪37‬‬


‫و ‌هكان ت‬ ‫یس‬ ‫رتو ێو‬ ‫ی‌ پ‬ ‫گ‬ ‫یه‌ك رج‬ ‫م‌ه‬ ‫ه‌ت ‌ه ار‪:‬‬ ‫ی‬ ‫ۆم‬ ‫ویال ه‌رك‬ ‫ل ‌ه‌ ی‌ س‬ ‫ردن‬ ‫بژا‬ ‫هه‌ڵ‬

‫ژار‬ ‫ه‌ڵب‬ ‫ه‬ ‫دن‬

‫ی‬ ‫‌‬ ‫‌هم‬ ‫ئ‬

‫بۆ‬

‫ری‬ ‫كا‬

‫پاڵێ‬ ‫ورا‬ ‫وان‬

‫وه‌رگێڕ‪ :‬سووسه‌ن محه‌مه‌د میرخان‬

‫ێ ل ‌ه پل ‌ه فیدراڵییه‌كان‬ ‫ی ئه‌مریكادا‪ ،‬هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ند ‌‬ ‫ل ‌ه ویالیه‌ت ‌ه یه‌كگرتووه‌كان ‌‬ ‫ی و ناوچه‌یییه‌کان‌‪ ،‬ل ‌ه س���اڵ ‌ه جووته‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێن‪ .‬له‬ ‫ی پله‌ ویالیه‌ت ‌‬ ‫و زۆرب���ه‌ ‌‬ ‫ێ ویالیه‌ت و بواری دادوه‌ری‪ ،‬هه‌ڵبژاردنه‌كان ل ‌ه ساڵ ‌ه تاكه‌كاندا به‌ڕێوه‌ده‌چن‪.‬‬ ‫‌هه‌ند ‌‬ ‫به‌و شێوه‌یه‌‪ ،‬هه‌رچوار ساڵ جارێك‪ ،‬ئه‌مریكییه‌كان هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌ركۆمار و جێگری‌‬ ‫سه‌ركۆمار ئه‌نجام ده‌دن‪ .‬هه‌ر دوو ساڵ جارێك‪ ،‬خه‌لكی‌ ئه‌مریكا ته‌واوی‌ ‪ 435‬ئه‌ندامی‌‬ ‫ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و نزیک به‌ یه‌ک له‌سه‌ر سێی له‌ ‪ 100‬ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیران‬ ‫هه‌ڵده‌بژێرن‪ .‬هه‌ر یه‌ك له‌ سیناتۆره‌كان بۆ خولێكی‌ شه‌ش ساڵی هه‌ڵده‌بژێردرێن‪.‬‬ ‫ویالیه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان خاوه‌نی‌ سیسته‌می حكوومه‌تی‌ فیدرال و ئاڵۆزی‌ ده‌وڵه‌تی‌‬ ‫نه‌ته‌وه‌یی‌ ناوه‌ندییه‌‪ .‬له‌و نیزامه‌دا‪ ،‬ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌یاله‌تییه‌كانیش كۆنترۆڵ و چاودێریی‌‬ ‫به‌سه‌ر هه‌ندێ‌ كاروباردا ده‌که‌ن‪ ‌،‬كه‌ به‌ ده‌وڵه‌تی‌ فیدراڵییه‌وه‌ په‌یوه‌ست نییه‌‪.‬‬ ‫ڕاده‌ی س����ه‌ربه‌خۆیی‌ ده‌وڵه‌ت����ه‌ ئه‌یاله‌ت����ی‌ و ناوچه‌ییی����ه‌كان ب����ه‌ پێی سیس����ته‌می‬ ‫هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی سنووری دادوه‌ریی خۆیاندا جیاوازه‌‪ ،‬به‌اڵم توانای‌‬ ‫ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دووباره‌ و دیاریكراو و رێكوپێكیان هه‌یه‌‪.‬‬ ‫‪ 38‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬


‫ی هه‌ڵبژاردن ل ‌ه ئه‌مریكا‪:‬‬ ‫جۆره‌كان ‌‬ ‫ی سه‌ره‌كیی‌ هه‌ڵبژاردن هه‌ن‪ :‬هه‌ڵبژاردنه‌‬ ‫دوو جۆر ‌‬ ‫سه‌ره‌تایییه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كان‪ .‬هه‌ڵبژاردن‌ه‬ ‫س������ه‌ره‌تایییه‌كان پێش هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كان ئه‌نجام‬ ‫ی‬ ‫ده‌درێن و مه‌به‌س������ت‌ لێی‌‪ ،‬دیاریكردنی‌ پاڵێوراوه‌كان ‌‬ ‫ی‬ ‫حزب بۆ هه‌ڵبژاردن‌ه گش������تییه‌كانه‌‪ .‬ئه‌و پاڵێوراوانه‌ ‌‬ ‫كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن‌ه سه‌ره‌تایییه‌كاندا سه‌رده‌كه‌ون‪ ،‬ده‌بن‌ه‬ ‫نوێنه‌ری‌ حزبی‌ خۆیان له‌هه‌ڵبژاردن‌ه گش������تییه‌كاندا‪.‬‬ ‫(هه‌رچه‌نده‌ بۆ گه‌ییشتن به‌قوناغی‌ سه‌ره‌كی‌‪ ،‬ناچارن‬ ‫كه‌ به‌ قۆناغی‌ وردتردا ده‌ربازبن‪).‬‬ ‫ی بیس������ته‌مدا‪ ،‬ده‌نگده‌ر‌ان‬ ‫ی س������ه‌ده‌ ‌‬ ‫له‌سه‌ره‌تا‌كان ‌‬ ‫ی خۆی������ان ل������‌ه رێ������گای‌ هه‌ڵبژاردن������‌ه‬ ‫پاڵێوراوان������ ‌‬ ‫س������ه‌ره‌تایییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستنیش������ان ده‌ك������رد‪ ،‬ب������‌ه‬ ‫له‌به‌رچاوگرتنی‌ هه‌ندێک نموونه‌ی ڕیزپه‌ڕ‪ ،‬سه‌ركه‌وتن‬ ‫ی‬ ‫له‌ هه‌ڵبژاردن‌ه س������ه‌ره‌تایییه‌كان به‌ واتای‌ هه‌ڵبژاردن ‌‬ ‫پاڵی������وراوه‌كان له‌الیه‌ن حزبه‌وه‌ بۆ به‌ش������داریكردن له‬ ‫‌هه‌ڵبژاردن‌ه گش������تییه‌كاندا بوو‪ .‬ل������ه‌ هه‌ندێ ویالیه‌ت‪،‬‬ ‫ی‬ ‫ل‌ه جێگای‌ هه‌ڵبژاردن‌ه س������ه‌ره‌تایییه‌كان‪ ،‬یان له‌روو ‌‬ ‫نه‌ریت‪ ،‬یا ب‌ه ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی‌ حزبه‌ سیاسییه‌کانه‌وه‌‌‪،‬‬ ‫ی حزب ل������ه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ویالیه‌ت یا خود‬ ‫پاڵێوراوه‌كان ‌‬ ‫ناوچه‌یی‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن‪.‬‬ ‫كاتێك هه‌ڵبژاردن‌ه س������ه‌ره‌تایی ی������ا ئه‌نجومه‌نه‌كان‬ ‫كۆتایییان پێدێت‪ ،‬بۆ دیاریكردنی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چ كه‌سێك‬ ‫ی‬ ‫ی س������ه‌ركۆماری‌ به‌ده‌س������ت دێنێ������ت‪ ،‬هه‌ڵبژاردن ‌‬ ‫پله‌ ‌‬ ‫گشتی‌ ئه‌نجام ده‌درێت‪ ،‬له ‌هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیییه‌كاندا‪،‬‬ ‫ده‌نگده‌ران به‌ ده‌ستنیشانکردنی‌ پاڵێوراوی‌ حزبه‌كان‬ ‫ی‬ ‫كه‌ له‌سه‌ر وه‌ڕه‌قه‌ی ده‌نگداندا نوسراون‪ ،‬دوا بڕیار ‌‬ ‫خۆیان ده‌ده‌ن‪.‬‬ ‫له‌وانه‌ی������ه‌ له‌ناو فۆڕمی‌ ده‌نگدان������دا ناوی‌ پاڵێوراو‌ه‬ ‫سه‌ربه‌خۆیه‌كانیش بۆ به‌ش������داری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا‬ ‫‌ی س������ه‌ر به‌ حزبه‌كان نین) ک‌ه‬ ‫هه‌بێت‪( ،‬ئه‌و كه‌س������انه ‌‌‬ ‫ی له‬ ‫بۆ گه‌ییش������تن ب������ه‌و قۆناغه‌‪ ،‬ل‌ه جێگای‌ به‌ش������دار ‌‬ ‫‌هه‌ڵبژاردن‌ه س������ه‌ره‌تایییه‌كان‪ ،‬پێویس������ت‌ه نووسراوێك‬ ‫ی دیاریك������راو واژۆ ئام������اده ‌بكه‌ن‪.‬‬ ‫له‌گ������ه‌ل كۆمه‌ڵێك ‌‬

‫ی‬ ‫ێ ویالی������ه‌ت‪ ،‬له‌ فۆرم ‌‬ ‫س������ه‌ره‌ڕای‌ ئه‌مه‌ش‪ ،‬ل‌ه هه‌ند ‌‬ ‫ی ئه‌و پاڵێوراوان‌ه‬ ‫ده‌نگداندا شوێنێك‌ بۆ (نووسینی‌) ناو ‌‬ ‫هه‌یه‪ ‌،‬كه‌ ن‌ه پاڵێوراوی‌ حزبه‌كانن و ن‌ه نووسراوێكیان‬ ‫ئاماده‌ كردووه‌‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی‌ مه‌رجی‌ به‌ش������داریكردنیان‬ ‫هه‌بێ������ت‪ .‬ئه‌و پاڵێوراوان‌ه "له‌الی������ه‌ن پاڵێوراو خۆی‌" ل‌ه‬ ‫هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ش������دار ده‌بن و هه‌ندێ‌ جاریش ئه‌و‬ ‫كه‌سانه‌ ده‌توانن پله‌ حكوومییه‌كان به‌ده‌ست بێنن‪.‬‬ ‫له‌ ویالیه‌ته‌ یه‌كگرت������ووه‌كان‪ ،‬هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نیا‬ ‫ی ده‌ستنیش������انكردنی‌ كه‌سه‌كان بۆ كار و پله‌‬ ‫له‌ بوار ‌‬ ‫حكوومیی������ه‌كان ئه‌نجام نادرێت‪ ،‬ل������ه‌هه‌ندێ‌ ویالیه‌ت‬ ‫ی تایب������ه‌ت به‌سیاس������ه‌ت‌ه‬ ‫و ناوه‌ن������ده‌كان‪ ،‬بواره‌كان������ ‌‬ ‫گشتییه‌كانیش ده‌خرێنه‌‌ ده‌نگدانه‌وه‌‪.‬‬ ‫ئه‌و رێوش������وێنانه‌ی‌ ك‌ه به‌ هه‌ڵبژاردن راده‌سپێرین‬ ‫وه‌ک (ریفران������دۆم) و ئه‌و رێوش������وێنانه‌ی‌ كه‌ له‌الیه‌ن‬ ‫ده‌نگده‌ره‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر فۆڕمی‌ ده‌نگدان ده‌نووسرێت‪.‬‬ ‫پ������ڕۆژ‌ه داهێنه‌ره‌كان‪ ،‬ب������ۆ ته‌ئی������دی وه‌رگرتنی قه‌رز‬ ‫بۆ پ������ڕۆژ‌ه حکوومیی������ه‌کان و حوکمه‌کان������ی تر یا بۆ‬ ‫سنووردارێتیی ده‌وڵه‌ته‌‪ .‬ل‌ه کۆتایییه‌کانی ئه‌مسااڵنه‌دا‪،‬‬ ‫ئ������ه‌و ش������ێوه‌ ده‌نگدان������ه‌‌ كاریگه‌ری������ی زۆری‌ هه‌بووه‌‪،‬‬ ‫ت س������ه‌باره‌ت ب������‌ه بودج������‌هی‌ ویالیه‌ته‌کان و‬ ‫به‌تایب������ه‌ ‌‬ ‫سیاس������ه‌ته‌كانیان‪ .‬نموونه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و‬ ‫مه‌سه‌له‌یه‌‪ ،‬سیس������ته‌می‌ په‌روه‌رده‌یی له‌كالیفۆرنیایه‌‪.‬‬ ‫س������ه‌ره‌ڕای هه‌ڵبژاردنه‌کان������ی فیدراڵ������ی‪ ،‬ویالیه‌تی و‬ ‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪39‬‬


‫خۆجێی ک‌ه ل‌ه س������اڵ‌ه جووته‌کان������دا به‌ڕێو‌ه ده‌چن‪ ،‬ل‌ه‬ ‫هه‌ندێک ویالیه‌ت و بواری دادوه‌ریدا‪ ،‬هه‌ڵبژاردنه‌کان‬ ‫ل‌ه ساڵ‌ه تاکه‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێن‪ .‬له‌ هه‌ندێک بواری‬ ‫دادوه‌ریش������دا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن‪ ،‬که‌ له‌ بواری‬ ‫کاته‌وه‌ پۆلێنبه‌ندی نه‌کراوه‌ و بۆ کارێکی تایبه‌تی ئه‌نجام‬ ‫ده‌درێت‪ ،‬وه‌کو ده‌ستنیش������انکردنی به‌ڕێوه‌به‌رێکی نوێ‬ ‫بۆ پۆستێکی به‌تاڵ له‌ دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تیدا‪.‬‬ ‫ی‬ ‫ی سه‌ركۆمار ‌‬ ‫هه‌ڵبژاردن ‌‬ ‫هه‌ر چوار س������اڵ جارێك هه‌ڵبژاردن‌ه گش������تییه‌كان‬ ‫ی‬ ‫ی س������ه‌ركۆما ‌ر له‌یه‌كه‌مین سێشه‌ممه‌ ‌‬ ‫بۆ دیاریكردن ‌‬ ‫ی (نوڤێمب������ر)‬ ‫ی مانگ������ ‌‬ ‫دوای‌ یه‌كه‌می������ن دووش������ه‌ممه‌ ‌‬ ‫به‌ڕێوه‌ده‌چێ������ت‪ .‬پێش ئ������ه‌و هه‌ڵبژاردن‌ه گش������تییانه‌‪،‬‬ ‫ویالیه‌ت������ه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردن������ی‌ نوێنه‌ر‌انی ئه‌نجومه‌نی‌‬ ‫نه‌ته‌وه‌یی‪ ،‬كه‌ یه‌كالكه‌ره‌وه‌ی‌ پاڵێوراوانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌‪،‬‬ ‫هه‌ڵبژاردن‌ه س������ه‌ره‌تایییه‌كان ئه‌نج������ام ده‌درێن و یان‬ ‫ئه‌نجومه‌ن‌ه حزبیی������ه‌كان پێكدێنن‪ .‬وا باوه‌‪ ،‬هه‌ڵبژاردن‌ه‬ ‫سه‌ره‌تایییه‌كان و پێكهێنانی‌ كۆبوونه‌وه‌ حزبییه‌كان له‬ ‫‌نێ������وان مانگه‌كانی‌ ژانوی‌ه و ژووئ������ه‌ن رێك ده‌خرێت و‬ ‫دوای‌ ئه‌و ل‌ه مانگه‌كانی‌ ژویی‌ه و ئۆت‪ ،‬یا س������یپتامبه‌ر‪،‬‬ ‫ئه‌نجومه‌نه‌‌ نه‌ته‌وه‌یییه‌کان كۆبوونه‌و‌ه پێكدێنن‪.‬‬ ‫ی‬ ‫ی سه‌ركۆمار ‌‬ ‫ی ‪ 1970‬به‌مالوه‌‪ ،‬پاڵێوراوه‌كان ‌‬ ‫ل‌ه ده‌یه‌ ‌‬ ‫ی‬ ‫ك������ه‌ پاڵێوراوی‌‌ حزبه‌ گه‌وره‌كان ده‌ب������ن‪ ،‬له‌به‌ر ئه‌وه‌ ‌‬ ‫ك‌ه پێ������ش هه‌ڵبژاردن‌ه س������ه‌ره‌تایییه‌كان و ئه‌نجومه‌نه‌‬ ‫حزبییه‌کا ‌ن كۆمه‌ڵێ������ك نوێنه‌ریان بۆ خۆ كۆ كردۆته‌وه‌‪،‬‬ ‫پێش پێكهات������ه‌ی‌ ئه‌نجومه‌ن ده‌ناس������رێن‪ .‬له‌ ئاكامدا‬ ‫ی رێوڕه‌س������مه‌كان‪.‬‬ ‫ئه‌نجومه‌نه‌كان بوون ب‌ه كۆبوونه‌وه‌ ‌‬ ‫ی ك������ه‌ له‌وێدا‌ رووده‌ده‌ن‪،‬‬ ‫به‌رچاوتری������ن ئه‌و رووداوانه‌ ‌‬ ‫ی له‌الیه‌ن یه‌كیك له‌ رابه‌ره‌كانی‌ حزب‪،‬‬ ‫ی س������ه‌ره‌ك ‌‬ ‫وتار ‌‬ ‫ی سه‌ركۆمار‌‪ ،‬لیستی‬ ‫ی جێگر ‌‬ ‫راگه‌یاندنی‌ پاڵێوراوه‌كان ‌‬ ‫ده‌نگ������ی‌ ئه‌و نوێنه‌ران������ه‌ی‌ كه‌ ده‌نگیان ب������ه‌ پاڵێوراو‌ه‬ ‫ی ڕێبازی‌ حزب‬ ‫هه‌ڵبژێردراوه‌ک������ه‌ داوه‌‪ ،‬په‌س������ندكردن ‌‬ ‫ی حزب س������ه‌باره‌ت ب‌ه‬ ‫(به‌ڵگه‌كه‌ هه‌ڵگری‌ هه‌ڵوێس������ت ‌‬ ‫ی‬ ‫بواره‌ جیاوازه‌كانه‌‪ ).‬ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ وه‌كو رووداو ‌‬ ‫‪ 40‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫سیاسیین ك‌ه له‌رێگای‌ ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ باڵو ده‌كرێنه‌وه‌‪.‬‬ ‫ی‬ ‫ی گشتی‌‪ ،‬ده‌رفه‌تێك ‌‬ ‫ده‌سپێكی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردن ‌‬ ‫ی‬ ‫گونجاوه‌ بۆ پڕوپاگه‌ند‌ه س������ه‌باره‌ت ب������‌ه پاڵێوراوان ‌‬ ‫حزبه‌كان‪ ،‬هه‌روه‌ها ش������یکردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ بوار‌ه‬ ‫ی‬ ‫جیاوازه‌كان له‌گه‌ڵ حزبه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌کاندا‪ .‬رێژه‌ ‌‬ ‫ی ماف������ی‌ ده‌نگدانیان ل������ه‌ هه‌ڵبژاردن‌ه‬ ‫ئ������ه‌و كه‌س������انه‌ ‌‬ ‫ی‬ ‫جۆراوجۆره‌كان������دا هه‌یه‌ جیاوازه‌‪ ،‬به‌اڵم پێش������وازی ‌‬ ‫ی‬ ‫ی گش������تی‌‪ ،‬هه‌تا له‌ هه‌ڵبژاردن ‌‬ ‫خه‌لك ب‌ه ش������ێوه‌یه‌ك ‌‬ ‫سه‌ركۆماری‪ ‌،‬كه‌متر‌ه له‌ واڵته‌‌ دیموكراتییه‌کانی تره‌‪.‬‬ ‫ی ‪1960‬ه‌وه‌‪ ،‬رێژه‌ی‌ به‌ش������داریكردن ل‌ه‬ ‫ل������‌ه س������اڵ ‌‬ ‫ی له‌كه‌می‌ كردووه‌‪ ،‬ل‌ه (‪)%٦٤‬ه‌و‌ه‬ ‫هه‌ڵبژاردنه‌كان روو ‌‬ ‫له‌ ساڵی (‪ )١٩٦٠‬تا که‌مێک نزیک ب‌ه (‪ )%٥٠‬له‌ ساڵی‬ ‫(‪)١٩٩٦‬دا‪ .‬سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌م دوو هه‌ڵبژاردن‌ه‬ ‫ی‬ ‫كۆتایییه‌دا‪ ،‬ئه‌م ڕێژه‌یه‌ به‌رزبۆته‌و‌ه و گه‌یشتووه‌ته‌ رێژه‌ ‌‬ ‫ی‬ ‫ی نه‌كردن ‌‬ ‫ی جۆراوجۆر بۆ پێش������واز ‌‬ ‫(‪ .)%60‬هۆكار ‌‬ ‫خه‌لك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ والیه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌یه‌‪.‬‬ ‫ی تر‪ ،‬ده‌نگده‌ره‌كان‬ ‫ی واڵت������‌ه دیموكراته‌كان ‌‬ ‫به‌پێچه‌وانه‌ ‌‬


‫پێویسته‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا یه‌كسه‌ر‬ ‫ده‌ست به‌ناونووسكردن بكه‌ن‪ ،‬هه‌روه‌ها پرۆسه‌كان ل‌ه‬ ‫ویالیه‌ته‌‌ جۆراوجۆره‌كاندا‪ ،‬جیاوازه‌‪ .‬هه‌ندێ‌ هۆكاری‬ ‫ت������ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌نگدان دڵخ������وازه‌ و وه‌كو واڵتانی‌ تر‬ ‫ب‌ه زۆر نیی������ه‌‪ ،‬هه‌روه‌ها له‌به‌ر ه������ۆكاری‌ ئه‌نجامدانی‌‬ ‫ی زۆری‌ هه‌ڵبژاردن������ه‌كان‪ ،‬كه‌ له‌و رێگایه‌و‌ه‬ ‫ژماره‌یه‌ك ‌‬ ‫ی ل‌ه‬ ‫ی حكووم ‌‬ ‫پێویس������ته‌ زیاتر ل‌ه ی������ه‌ك ملیۆن پل������ه‌ ‌‬ ‫ی واڵت������دا هه‌ڵبژێردرێن‪ ،‬ئه‌م پرۆس������ه‌یه‬ ‫سه‌رتاس������ه‌ر ‌‬ ‫ده‌نگده‌ران ماندوو ده‌كات‪.‬‬ ‫ئاماره‌كان ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن‪ ،‬كه‌ به‌شداریی‌ خه‌ڵك‬ ‫له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئ������ه‌و كاته‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‪ ‌،‬كه‌ ئه‌وان‬ ‫ی سیاس������یی‌ واڵت ڕه‌زامه‌ندییان هه‌بێت‪،‬‬ ‫له ‌بارودۆخ ‌‬ ‫ی یه‌كجاره‌کیی یه‌كێك ل‌ه‬ ‫یان ڕاپرسییه‌كان سه‌ركه‌وتن ‌‬ ‫ی‬ ‫پالێوراوه‌كان نیشان بده‌ن‪ .‬به‌پێچه‌وانه‌وه‌‪ ،‬به‌شداری ‌‬ ‫خه‌ڵ������ك ل������ه‌هه‌ڵبژاردن������ه‌كان كاتێ������ك زۆر ده‌بێت‪ ،‬ك‌ه‬ ‫ی له‌نێوان پاڵێوراواندا زۆر نزیك یان بڕیاردان‬ ‫ركابه‌ری ‌‬ ‫سه‌باره‌ت به‌ بواره‌ چاره‌نووسسازه‌كان بێت‪.‬‬

‫ی پێویست بۆ پاڵێوراوان‬ ‫مه‌رجه‌كان ‌‬ ‫ی‬ ‫ی به‌مه‌رج ‌‬ ‫هه‌ر یه‌كێك له‌ پله‌ فیدراڵییه‌كان پێویست ‌‬ ‫ی‬ ‫جی������اواز هه‌ی������ه‌‪ ،‬ك‌ه له‌م������ادده‌ی‌ یه‌ك������ه‌م و دووه‌م ‌‬ ‫ده‌ستووری‌ ئه‌مریكادا باس������ی لێوه‌كراوه‌‪ .‬بۆ نموونه‌‪،‬‬ ‫پاڵێوراوه‌كانی‌ سه‌ركۆماری‌ پێویست‌ه كه‌سانێك بن ك‌ه‬ ‫له‌والیه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كاندا له‌دایك بووبن‪ ،‬به‌النیكه‌مه‌و‌ه‬ ‫‪ 35‬ساڵ ته‌مه‌نی بێت و ‪ 14‬ساڵیش به‌سه‌ر دانیشتنیان‬ ‫له‌ ویالی‌ه یه‌كگرتووه‌كاندا تێپه‌ڕبووبێت‪.‬‬ ‫مه‌رج������ی‌ پاڵێوراوان بۆ پله‌ی‌ جێگری‌ س������ه‌ركۆماریش به‌‬ ‫هه‌مان ش������ێوه‌یه‌‪ .‬به‌گوێره‌ی‌ م������ادده‌ی‌ ‪12‬ی‌ هه‌مواركراوی‌‬ ‫ده‌ستووری‌ ئه‌مریكا‪ ،‬جێگری‌ سه‌ركۆمار نابێت خه‌ڵكی‌ هه‌مان‬ ‫ویالیه‌ت بێت‪ ،‬كه‌ سه‌ركۆماریش خه‌ڵكی‌ ئه‌و والیه‌ته‌یه‌‪.‬‬ ‫پاڵێوراوه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێویسته‌ به‌النیكه‌مه‌وه‌‬ ‫‪ 25‬ساڵ ته‌مه‌ن و خاوه‌نی‌ حه‌وت ساڵ پێشینه‌ی‌ هاوواڵتیبوونی‌‬ ‫ئه‌مریكایان هه‌بێت‪ .‬هه‌روه‌ها پێویس������ته‌ ئه‌وان دانیش������تووی‌‬ ‫ویالیه‌تێك بن كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و ویالیه‌ته‌ له‌ كۆنگره‌دا قبووڵ‬ ‫ده‌ک������ه‌ن‪ .‬پاڵێوراوه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیران ده‌بێ خاوه‌نی‌ ‪30‬‬ ‫س������اڵ ته‌مه‌ن‪ 9 ،‬ساڵ پێشینه‌ی‌ هاوواڵتیی ئه‌مریكایان هه‌بێت‬ ‫و به‌شێوه‌ی‌ یاسایی دانیشتووی‌ ویالیه‌تێك بن كه‌ ده‌یانه‌وێت‬ ‫به‌نوێنه‌رایه‌ت������ی‌ ئه‌و هه‌ڵبژێردرێن‪ .‬كه‌س������انێك كه‌ پاڵێوراوی‌‬ ‫پله‌كان������ی‌ ویالیه‌تی‌ یا ناوچه‌یین‪ ،‬پێویس������ته‌ خاوه‌نی‌ كۆمه‌ڵه‌‬ ‫مه‌رجێك بن كه‌ به‌شی‌ دادوه‌ری‌ ده‌ستنیشانی‌ ده‌كات‪.‬‬ ‫هه‌مواری‌ بیست و دووه‌می‌ ده‌ستووری‌ ئه‌مریكا كه‌ له‌‬ ‫ساڵی‌ ‪ 1951‬په‌س������ند كرا‪ ،‬هه‌ڵبژاردنی‌ که‌سێک بۆ زیاتر‬ ‫له‌ دووجار بۆ س������ه‌ركۆماری‌ والیه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئیزن‬ ‫نادات‪ .‬به‌اڵم له‌ده‌س������تووردا ب������ۆ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌‬ ‫نوێنه‌ران و س������یناتۆره‌كان‪ ،‬س������نوورێك پێشبینی‌ نه‌كراوه‌‬ ‫و س������ااڵنێكه‌ كه‌ گرووپه‌ سیاسییه‌ جیاوازه‌كان سه‌باره‌ت‬ ‫به‌و شێوه‌ سنورداریه‌تییه‌ سه‌رقاڵی‌ گفتوگۆن‪ .‬به‌ربه‌سته‌‬ ‫زه‌مانییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ پله‌كانی‌ ویالیه‌ت و ناوچه‌‌كان‪،‬‬ ‫ئه‌گه‌ر بوونی‌ هه‌بێت‪ ،‬له‌ده‌ستووری‌ ویالیه‌تی‌ و ڕێوشوێنه‌‬ ‫ناوچه‌یییه‌كاندا شی كراونه‌ته‌وه‌‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‌‪ :‬ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا‬ ‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪41‬‬


‫مێژووی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا‬

‫وه‌رگێڕانی‪ :‬سنۆبه‌ر ته‌یب‬

‫ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ ناوی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپای به‌ خۆوه‌ گرتووه‌‪،‬‬ ‫له‌ چ مێژوویه‌كه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ و ئه‌م په‌رله‌مانه‌ له‌ س����ه‌ره‌تاوه‌ تا ئێستا‬ ‫چ ره‌وتێكی تێپه‌ڕاندووه‌‪:‬‬ ‫ل������ه‌ مانگ������ی ئ������اداری س������اڵی ‪ ، 1957‬كاتێ������ك ك������‌ه‬ ‫رێككه‌وتننامه‌كان������ی (روم) له‌الیه‌ن (به‌لژیك‪ ،‬فه‌ره‌نس������ا‪،‬‬ ‫ئه‌لمانی������ا‪ ،‬ئیتالیا‪ ،‬لۆكزامب������ۆرگ و هۆڵه‌ندا)دا واژۆ كرا‪،‬‬ ‫كۆڕی ئابووری������ی ئه‌رووپایی پێك هێنرا‪ ،‬هه‌روه‌ها بازاری‬ ‫هاوبه‌ش په‌س������ه‌ند كرا‪ .‬بازاری هاوبه‌ش بووه‌ پێشه‌نگی‬ ‫په‌رله‌مانی ئه‌ورووپای ئێس������تا كه‌ له‌ ‪19‬ی ئاداری ساڵی‬ ‫‪ 1958‬یه‌كه‌م دانیش������تنی په‌رله‌مانی له‌ ستراس������بۆرگی‬ ‫فه‌ره‌نسا رێكخست‪ ،‬له‌و كاته‌دا‌ واڵتانی ئه‌ندام له په‌رله‌مان‌‪،‬‬ ‫نوێنه‌رانی خۆیان ره‌وانه‌ی ئه‌م دانیشتنه كرد‪ .‬ئه‌م كۆڕه‌‬ ‫ته‌نیا رۆلی راوێژكاری له‌ بابه‌تی جۆراوجۆردا هه‌بوو‪.‬‬ ‫ئاداری ساڵی ‪ :1962‬له‌م رێكه‌وته‌دا بازاری هاوبه‌ش‬ ‫ناوێكی نوێی به‌ خ������ۆوه‌ بینی‪ ،‬ئه‌ویش په‌رله‌مانی یه‌كێتی‬ ‫ئه‌ورووپایه‌‪.‬‬ ‫‪ 42‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫پاییزی ساڵی ‪ :1971‬بۆ یه‌كه‌مجار په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا‬ ‫له‌ دیاریكردن������ی بوودجه‌ی ئه‌م یه‌كێتیی‌ه و به‌رنامه‌ی ئه‌م‬ ‫بوودجه‌یه‌ی به‌ش������داری كرد‪ ،‬ته‌نیا بابه‌تی سیاس������ه‌تی‬ ‫كشتوكاڵی نه‌بێت‪.‬‬ ‫ساڵی ‪ :1973‬به‌ هاتنی هه‌ندێ له‌ واڵتانی وه‌ك دانمارك‪،‬‬ ‫بریتانیا و ئیڕله‌ندا بۆ ناو ئه‌م یه‌كێتییه‌‪ ،‬پێكهاته‌ی په‌رله‌مانی‬ ‫ئه‌ورووپا گۆڕانی به‌س������ه‌ردا هات‪ ،‬به‌مجۆره‌ ‪ 198‬نوێنه‌ر‬ ‫له‌ واڵتانی ئه‌ندام له‌م په‌رله‌مانه‌دا ئاماده‌ بوون‪.‬‬ ‫حوزه‌یرانی س������اڵی‪ :1977‬گش������ت بودج������ه‌ی یه‌كێتی‬ ‫ئه‌ورووپا له‌الیه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاوه‌ په‌سه‌ند كرا‪.‬‬ ‫�����ه به‌ دواو‌ه‬ ‫حوزه‌یران������ی س������اڵی ‪ :1979‬له‌م رێكه‌وت� ‌‌‬ ‫نوێنه‌ران������ی په‌رله‌مان������ی ئه‌ورووپا راس������ته‌وخۆ له‌الیه‌ن‬ ‫جه‌ماوه‌ره‌وه به‌ ش������ێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هه‌ڵده‌بژێردرێن‌‪،‬‬


‫به‌م شێوه‌ی‌ه ‪ 410‬نوێنه‌ر به په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌گه‌ن‪.‬‬ ‫ته‌مووزی س������اڵی ‪ :1979‬س������ه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا‬ ‫له‌الیه‌ن نوێنه‌رانی په‌رله‌مانه‌وه‌‪ ،‬ده‌ستنیشان ده‌كرێت‪( :‬سیمونه‌‬ ‫ویل) كه‌ یه‌كه‌م ئافره‌تی فه‌ره‌نسی له‌ لوتكه‌ی ئه‌ورووپا بوو‪.‬‬ ‫س������اڵی ‪ :1981‬له‌م س������اڵه‌دا واڵتی یوون������ان دێته‌ ناو‬ ‫یه‌كێتی ئه‌ورووپ������اوه‌‪ 24 ،‬نوێنه‌ر ل‌ه په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا‪،‬‬ ‫نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م واڵته‌ ده‌كه‌ن‪ ،‬به‌مجۆر‌ه ژماره‌ی ئه‌ندامانی‬ ‫په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌گات‌ه ‪ 434‬كه‌س‪.‬‬ ‫كانوونی دووه‌می س������اڵی ‪ :1986‬واڵتانی ئیسپانیا و‬ ‫پۆرتوگال دێنه‌ ناو یه‌كێتی ئه‌ورووپا و ژماره‌ی نوێنه‌رانی‬ ‫ئه‌ورووپا زیاد ده‌بێت و ده‌گات‌ه ‪ 580‬كه‌س‪.‬‬ ‫شوبات س������اڵی ‪ ‌:1986‬دۆسییه‌ی تایبه‌ت به‌ یه‌كێتی‬ ‫ئه‌ورووپ������ا و یه‌كه‌م چاكس������ازی له‌ س������اڵی ‪ 1957‬بوو‪.‬‬ ‫دۆس������ییه‌ی ئه‌ورووپا مافی په‌رله‌مان به‌تایبه‌ت له‌ به‌شی‬ ‫په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م یه‌كێتییه‌دا زیاتر ده‌كات‪.‬‬ ‫كانوونی یه‌كه‌می س������اڵی ‪ :1988‬په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا‬ ‫خه‌اڵتی (س������اخارۆڤ) بۆ (ئازادیی رۆحی) ب‌ه نێلسۆن‬ ‫ماندێالی به‌خش������ی‪ ،‬ب������ه‌اڵم مانێلال ل‌ه رێوڕه‌س������مه‌كه‌دا‬ ‫نه‌بوو‪ .‬خه‌اڵتی ساخارۆڤ له‌الیه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاو‌ه‬ ‫به‌ نیشانه‌ی دژ و پێشێلكردنی مرۆڤ ده‌به‌خشرێت‪.‬‬ ‫تش������رینی دووه‌م������ی س������اڵی ‪ :1993‬ل������ه‌م س������اڵه‌دا‬ ‫رێككه‌وتننامه‌ی (ماس������تریخت) په‌س������ه‌ند كرا‪ .‬به‌مجۆره‌‬ ‫ده‌س������ته‌اڵتی یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر به‌ كۆمیس������یۆن و‬ ‫ئه‌نجومه‌نی ئه‌م یه‌كێتییه‌ زیاتر ده‌بێت‪ ،‬هه‌روه‌ها په‌رله‌مان‬ ‫به‌ مافی به‌شداریكردن له‌ بڕیاردان له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان‬ ‫له‌ فه‌رهه‌نگه‌وه‌ بگره‌ و تا به‌ لێكۆلینه‌وه‌كان و ژینگه‌ و مافی‬ ‫به‌كارهێنه‌ر ده‌گات‪ ،‬به‌مجۆره‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بااڵنسی‬ ‫به‌رامبه‌ر كومیسیۆن و ئه‌نجومه‌ن به‌ده‌ست دێنێت‪.‬‬ ‫كانوونی دووه‌می س������اڵی ‪ :1995‬یه‌كێت������ی ئه‌ورووپا‬ ‫باوه‌ش ب‌ه رووی واڵتانی نوێ ده‌كاته‌وه‌‪ :‬وه‌ك (س������وئێد و‬ ‫فیله‌ندا و نه‌مسا) و ده‌بنه‌ ئه‌ندامی نوێ له‌م یه‌كێتییه‌دا‪،‬‬ ‫هه‌روه‌ه������ا په‌رله‌مان گه‌ش������ه‌ ده‌كات و ژماره‌ی نوێنه‌ران‬ ‫ده‌گات‌ه ‪ 626‬كه‌س‪.‬‬ ‫ته‌مووزی س������اڵی ‪ :1995‬په‌رله‌مان������ی ئه‌ورووپا خوازیاری‬

‫زۆرتر نزیك بوونه‌وه‌ی ب‌ه هاوواڵتیانه‪ .‬به‌م مه‌به‌سته‪ ‌،‬په‌رله‌مان‬ ‫ده‌زگایه‌كی به‌رپرس ل‌ه كاروباری هاوواڵتییان داده‌مه‌زرێنێت‪.‬‬ ‫ئاداری س������اڵی ‪ :1999‬په‌رله‌مان ده‌سته‌اڵتی خۆی ب‌ه‬ ‫ناچاركردنی ده‌ست له‌كاركشانه‌وه‌ی كومیسیۆن پیشان‬ ‫ده‌دات‪ ،‬به‌ه������ۆی تاوانی گه‌نده‌ڵی وناڕوونی تێچووه‌كان و‬ ‫به‌رتیلدان به‌ كۆمیسه‌ره‌كان‪.‬‬ ‫ئایاری س������اڵی ‪ :1999‬رێككه‌وتننامه‌ی (ئه‌مس������تردام)‬ ‫ده‌س������ته‌اڵتی زیات������ر ب������ه‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپ������ا ده‌دات به‌‬ ‫په‌ره‌س������ه‌ندنی ماف������ی به‌ش������داریكردن له‌ بڕی������اردان له‌‬ ‫به‌ش������ه‌كانی تری سیاس������ه‌ت و له‌ هه‌موویان گرنگتر مافی‬ ‫ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپای هه‌یه‌‪.‬‬ ‫كانوونی یه‌كه‌می س������اڵی ‪ :1999‬په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا‬ ‫تا ئه‌م رێككه‌وته‌ خاوه‌نی ش������وێنی تایبه‌تی خۆی نه‌بوو‌ه‬ ‫بۆ كۆبوون������ه‌وه‌كان‪ ،‬بۆیه‌ بینایه‌كی تایب������ه‌ت ب‌ه خۆی ل‌ه‬ ‫ستراسبۆرگ دروست كرد‪.‬‬ ‫‪7‬ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ‪ :2000‬ره‌شنووسی مافی‬ ‫هاوواڵتێتی له‌الیه‌ن س������ه‌رۆكی په‌رله‌م������ان و ئه‌نجوومه‌ن‬ ‫و كومیس������یۆنه‌وه‌ په‌س������ه‌ند كرا‪ ،‬ئه‌م ره‌شنووس‌ه مافی‬ ‫هاوواڵتێتی‪ ،‬سیاسی‪ ،‬ئابووری و كۆمه‌الیه‌تیی هاوواڵتیانی‬ ‫ئه‌ورووپا له‌ خۆو‌ه ده‌گرێت‪.‬‬ ‫كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ‪ :2000‬رێككه‌وتننامه‌ی (نیس)‬ ‫له‌الی������ه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورووپاو‌ه په‌س������ه‌ند كرا و ئه‌م‬ ‫رێككه‌وتننامه‌یه‌ هه‌ڵده‌ستێت ب‌ه رێكخستنی هه‌یكه‌لییه‌تی‬ ‫په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و س������نووری یه‌كێت������ی ئه‌ورووپا ب‌ه‬ ‫‌ورووپاوه فراوان ده‌كرێت‪.‬‬ ‫‌‌‬ ‫رۆژهه‌التی ئه‬ ‫ئای������اری س������اڵی ‪ 10 :2004‬ئه‌ندامی ن������وێ بۆ ناو‬ ‫یه‌كێت������ی ئه‌ورووپا زیاد ده‌بێ������ت‪ ،‬وه‌ك (لتله‌ند‪ ،‬لیتوانییا‪،‬‬ ‫پۆلۆنی������ا‪ ،‬كۆماری چیك‪ ،‬س������لۆفاكیا‪ ،‬هنگاری������ا‪ ،‬مالتا و‬ ‫قبرس)‪ ،‬په‌رله‌مان ده‌بێته‌ خاوه‌نی ‪ 732‬نوێنه‌ر‪.‬‬ ‫كانوونی دووه‌می س������اڵی ‪ :2007‬ب������‌ه هاتنی والتانی‬ ‫رومانیا و بلغارس������تان بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌ورووپا‪ ،‬ژماره‌ی‬ ‫نوێنه‌رانی ئه‌ورووپا ده‌گات‌ه ‪ 785‬كه‌س‪.‬‬ ‫شۆباتی ساڵی ‪ :2008‬له‌ ‪20‬ی مانگی شوبات‪ ،‬په‌رله‌مانی‬ ‫ئه‌ورووپا ده‌نگی ئه‌رێنی به‌ رێككه‌وتننامه‌ی لیسبوون ده‌دات‪.‬‬ ‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪43‬‬


‫سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمار‬

‫له‌ کۆماری فیدراڵی ئه‌ڵماندا ‬

‫ئاماده‌کردنی‪ :‬هه‌ڵبژاردن‬ ‫له‌ مانگی ئاوگۆستی ساڵی ‪ ،١٩٤٨‬دوای ئه‌زموونه‌کانی‬ ‫سه‌رده‌می کۆماری وایمار (‪ )Weimarer Republik‬و‬ ‫حکوومه‌تی نازییه‌کان (‪ ، )١٩٤5 -١٩٣٣‬ئه‌نجومه‌نێکی‬ ‫په‌رله‌مانی ڕاسپێردرا‪ ،‬تا قانوونی ئه‌ساسی ئه‌و واڵت‌ه‬ ‫بنووسێته‌وه‌‪ .‬ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ که‌ ل‌ه (‪)٦٥‬‬ ‫که‌س پێکهاتبوون‪ ،‬دوای هه‌شت مانگ باس و لێدوان‪،‬‬ ‫گه‌اڵڵه‌ی کۆتایی قانوونی ئه‌ساسیی واڵتیان پێشکه‌ش‬ ‫کرد‪ .‬بنه‌ماکانی ئه‌م قانوون‌ه له‌سه‌ر چوار خاڵی سه‌ره‌کی‬ ‫بینا کران‪ .‬فیدراڵیسم‪ ،‬دیموکراسی‪ ،‬سۆسیالیسم و‬ ‫حکوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا‪.‬‬ ‫ه������ه‌ر پێنج س������اڵ جارێک س������ه‌رکۆمار ل������‌ه ئه‌ڵمان‬ ‫هه‌ڵده‌بژێردرێت‪ .‬له‌ کاتی ئاساییدا‪ ،‬سه‌رکۆمار ده‌ورێکی‬ ‫س������ه‌مبۆلیکی هه‌ی‌ه و زۆر به‌ که‌میی خۆ ل‌ه سیاس������ه‌تی‬ ‫ڕۆژانه‌ وه‌رده‌دات‪ .‬به‌اڵم ئه‌گ������ه‌ر قه‌یرانێکی گه‌وره‌ بێت‌ه‬ ‫کای������ه‌وه‌‪ ،‬بۆ ئاڵوگۆڕ ل‌ه بارودۆخدا‪ ،‬تا ڕاده‌یه‌ک په‌یڕه‌وی‬ ‫له‌ بڕیاره‌کانی س������ه‌رکۆمار ده‌کرێت‪ .‬به‌گوێره‌ی قانوونی‬ ‫ئه‌ساس������یی ئه‌ڵمان‪ ،‬هه‌ر تاکێک بۆی هه‌ی‌ه بۆ دوو خول‬ ‫ببێته‌ سه‌رکۆمار‪.‬‬ ‫ده‌ور و ئه‌رکی سه‌رکۆمار ل ‌ه ئه‌ڵمان‬ ‫هه‌ر پێنج س������اڵ جارێک و ل‌ه ‪٢٣‬ی مانگی مایدا ڕۆژی‬ ‫هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری ل‌ه ئه‌ڵمانه‌‪ .‬له‌م واڵته‌دا سه‌رکۆمار‬ ‫ب‌ه ده‌نگی ڕاسته‌وخۆی هاوواڵتیان هه‌ڵنابژێردرێت‪.‬‬ ‫س������ه‌رکۆمار (‪ )Bundespräsident‬ل������ه‌ ئه‌ڵم������ان‪،‬‬ ‫سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت‌ه و ئامرازی ڕاگه‌یاندنی گشتیی ئه‌ڵمان‬ ‫‪ 44‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫له‌به‌رامبه‌ر س������ه‌رکۆماردا تا ڕاده‌یه‌ک هێمنتر و به‌تێبینی‬ ‫زیاتره‌و‌ه هه‌ڵوێس������ت وه‌رده‌گرن‪ ،‬تا سیاسه‌توانانی تری‬ ‫واڵت‪ .‬له‌الیه‌کی تره‌وه‌‪ ،‬سه‌کۆماریش خۆ له‌ده‌ستێوه‌ردان‬ ‫ل������ه‌ پرس������‌ه سیاس������ییه‌کانی ڕۆژ به‌تایب������ه‌ت بابه‌ت������‌ه‬ ‫لێدوانخوڵقێنه‌کانی نێوان پارت‌ه سیاسییه‌کان ده‌پارێزێت‪.‬‬ ‫س������ه‌رکۆماری ئه‌ڵمان‪ ،‬نابێت الیه‌نگری ل‌ه هیچ حزبێکی‬ ‫سیاس������ی بکات‪ .‬زۆرب������ه‌ی س������ه‌رکۆماره‌کان ل‌ه دوای‬ ‫هه‌ڵب������ژاردن بۆ ئه‌م پۆس������ته‌‪ ،‬ئه‌ندامه‌تیی حزبیی خۆیان‬ ‫هه‌ڵده‌په‌سێرن‪.‬‬ ‫کێش و ده‌وری سیاسیی سه‌رکۆمار گه‌لێک خوارتر ل‌ه‬ ‫ده‌وری هاوتاکانی خۆی ل‌ه هه‌ندێک واڵت وه‌ک ئه‌مریکا‪،‬‬ ‫فه‌ڕه‌نسا و ڕووسیایه‌‪ ،‬له‌و واڵتانه‌دا سه‌رکۆمار به‌ده‌نگی‬ ‫ڕاسته‌وخۆی هاوواڵتیان هه‌ڵده‌بژێردرێن‪.‬‬ ‫س������نووردارکردنی ده‌سه‌اڵتی س������ه‌رکۆمار له‌ ئه‌ڵمان‬ ‫دوای ش������ه‌ڕی دووه‌م������ی جیهانی‪ ،‬ئاکام������ی حکوومه‌تی‬


‫ناسیۆنال سۆسیالیسته‌کان (نازییه‌کان) له‌و واڵته‌دا بوو‪.‬‬ ‫دایکان و باوکانی قانوونی ئه‌ساس������یی ئه‌ڵمان که‌ هێشتا‬ ‫ڕۆڵی کاره‌ساتی پاول هیندێنبوورگ دوایین سه‌رکۆماری‬ ‫سه‌رده‌می (وایمار)یان له‌ به‌ده‌سه‌اڵت گه‌یاندنی هیتلێردا‬ ‫له‌بیر نه‌چووبۆوه‌‪ ،‬بازنه‌ی ده‌س������ه‌اڵتی س������ه‌رکۆماریان له‌‬ ‫یاسای گشتیی واڵتدا س������نووردار کرد‪ .‬هیندێنبوورگ له‌‬ ‫ساڵی ‪١٩٣٣‬دا هیتلێری وه‌کو س������ه‌رۆکوه‌زیرانی ئه‌ڵمان‬ ‫ده‌سنیشان کرد و به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کۆماری‬ ‫وایمار (‪ )Weimmarer Republik‬رازی بوو‪.‬‬ ‫ده‌وری سه‌رکۆمار ل ‌ه ناوه‌و ‌ه و ده‌ره‌وه‌ی واڵت‬ ‫ده‌وری سه‌رکۆمار له‌ بواری سیاسه‌تی ناوخۆدا‪ ،‬زیاتر‬ ‫ل‌ه هه‌موو شتێک ل‌ه هه‌ڵبژاردنی به‌هێزترین سیاسه‌توانی‬ ‫ئه‌ڵمان‪ ،‬واته‌ سه‌رۆکوه‌زیرانی ئه‌م واڵته‌دا خۆی ده‌رده‌خات‪.‬‬ ‫پاڵێوراوان������ی س������ه‌رۆکوه‌زیران له‌الیه‌ن س������ه‌رکۆماری‬ ‫ئه‌ڵمانه‌وه‌ به‌ په‌رله‌مانی ئه‌و واڵته‌ (بوندستاگ) پێشنیاز‬ ‫ده‌کرێت‪ .‬تا ئه‌مڕۆکه‌ پێشنیازێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو له‌الیه‌ن‬ ‫هیچ س������ه‌رکۆمارێکه‌وه‌ به‌ په‌رله‌مانی ئه‌و واڵته‌ نه‌دراوه‌‪،‬‬ ‫چونکه‌ پێش������نیازی پاڵێوراوان بۆ ئه‌م پۆس������ته‌‪ ،‬هه‌میش‌ه‬ ‫به‌ڕێککه‌وتنی پێش������وه‌خته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه‌دا ده‌کرێت‪،‬‬ ‫ک‌ه زۆرینه‌ی کورس������ییه‌کانی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه‌‪.‬‬ ‫له‌ کاتێکدا ک‌ه س������ه‌رۆکوه‌زیران پێ������ش ته‌واوبوونی کاتی‬ ‫س������ه‌رۆکوه‌زیریی که‌ پێنج ساڵه‌‪ ،‬ئه‌ویش ب‌ه هه‌ر هۆیه‌ک‬ ‫بێت که‌ متمانه‌ی زۆرین������ه‌ی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵ‬ ‫نه‌بێت‪ ،‬س������ه‌رکۆمار په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێنێت و فه‌رمانی‬ ‫به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنێکی نوێ ده‌رده‌کات‪.‬‬ ‫یه‌کێکی تر له‌ ئه‌رکه‌ گرنگ‌ه سیاسییه‌کانی سه‌رکۆمار‪،‬‬ ‫پێداچوونه‌و‌ه و به‌راوردکردنی یاس������اکان له‌گه‌ڵ یاسای‬ ‫گشتیی واڵته‌‪ .‬لێخۆشبوونی گشتی‪ ،‬ئه‌وه‌شیان ئیمتیازێکی‬ ‫تره‌‪ ،‬که‌ سه‌رکۆمار هه‌یه‌تی‪.‬‬ ‫ده‌بێ ش������ێوه‌ی کارتێکه‌ریی س������ه‌رکۆمار ل‌ه ئه‌ڵمان‪،‬‬ ‫له‌ گوتاربێژییه‌کانی ئه‌و له‌ کۆڕه‌ گش������تییه‌کاندا ببینین‪.‬‬ ‫ئه‌و هه‌ڵده‌دات تا له‌و گوتاربێژییانه‌دا‪ ،‬ده‌سپێش������خه‌ری‬ ‫بابه‌تی گرنگی کۆمه‌اڵیه‌تی بێ������ت‪ .‬ل‌ه ده‌ره‌وه‌ی واڵتیش‪،‬‬

‫سه‌ردانه‌کانی س������ه‌رکۆمار به‌ النی زۆریه‌و‌ه یارمه‌تی ب‌ه‬ ‫باش������بوونی په‌یوه‌ندیی دوو الیه‌نه‌ی ئه‌ڵمان له‌گه‌ڵ واڵتی‬ ‫خانه‌خویدا ده‌دات‪ ،‬یان کردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌کانی ئه‌و واڵت‌ه‬ ‫به‌ره‌و ڕووی ئابووریی ئه‌ڵمانه‌‪.‬‬ ‫شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌کۆمار‬ ‫ل‌ه ئه‌ڵمان‪ ،‬سه‌رکۆمار به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌خۆ له‌الیه‌ن‬ ‫هاوواڵتیانه‌وه‌ هه‌ڵنابژێردرێت‪ ،‬به‌ڵكو ئه‌م ئه‌رک‌ه له‌س������ه‌ر‬ ‫ش������انی (ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی) ئه‌و واڵته‌یه‌‪ .‬ئه‌نجومه‌نی‬ ‫نه‌ته‌وه‌یی ل‌ه نوێنه‌رانی په‌رله‌مان (بوندستاگ)‪ ،‬هه‌ر به‌و‬ ‫ڕێژه‌یه‌ش نوێنه‌رانی په‌رله‌مان‌ه هه‌رێمییه‌کان‪ ،‬که‌سایه‌تیی‌ه‬ ‫گرنگه‌ کۆمه‌اڵیه‌تی‪ ،‬کولتووری‪ ،‬ئابووری و وه‌رزشییه‌کانن‬ ‫ک������ه‌ له‌الیه‌ن حزبه‌کانه‌و‌ه بۆ به‌ش������داری ل������ه‌ هه‌ڵبژاردن‬ ‫ده‌ستنیشان کراون‪ ،‬پێک دێت‪.‬‬ ‫به‌گوێره‌ی یاسای گشتیی ئه‌ڵمان‪ ،‬سه‌رۆکی په‌رله‌مان‬ ‫به‌رپرس������‌ه له‌ کاتی کۆچ������ی دوایی یان ده‌س������ت له‌کار‬ ‫کێش������انه‌وه‌ی س������ه‌رکۆمارێک و له‌ ماوه‌ی (‪ )٣٠‬ڕۆژاندا‬ ‫(ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی) بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری نوێ‬ ‫بانگهێشت ده‌کات‪.‬‬ ‫ئه‌نجومه‌ن������ی نه‌ته‌وه‌ی������ی ئه‌ڵمان خاوه‌ن������ی (‪)١,٢٤٤‬‬ ‫نوێنه‌ره‌‪ ،‬پاڵێوراوی س������ه‌رکۆماریش ده‌بێت (‪ )٦٢٣‬ده‌نگ‬ ‫به‌ده‌ست بێنێت تا پۆستی سه‌رکۆماری وه‌ربگرێت‪.‬‬ ‫ناوی ڕه‌سمی‬

‫کۆماری فیدراڵی ئه‌ڵمان‬

‫سیسته‌می حکوومه‌تی‬

‫کۆماری فیدراڵ‬

‫دابه‌شکردنی واڵت‬

‫‪ ١٦‬هه‌رێم‬

‫دانیشتوان‬

‫‪ ٨٢‬ملیۆن که‌س‬

‫پانتایی‬

‫‪ ٣٥٧,٠٠٠‬کیلۆمه‌ت������ری چ������وار‬ ‫گۆشه‌‬

‫پایته‌خت‬

‫به‌رلین‬

‫ئابووری‬

‫چواره‌مین واڵت‌ه ل‌ه جیهاندا‬

‫ڕێژه‌ی بێکاری‬

‫(‪ )٧،٧‬له‌س������ه‌د (ئاماری س������اڵی‬ ‫‪)٢٠٠٩‬‬

‫به‌کارهێنه‌رانی ئینترنێت‬

‫له‌ ه������ه‌ر (‪ )١٠٠‬که‌س‪ )٧٥( ،‬که‌س‬ ‫ئینترنێ������ت به‌کار دێنی������ت‪( .‬ئاماری‬ ‫ساڵی ‪)٢٠٠٨‬‬

‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪45‬‬


‫توونس؛‬ ‫یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی دوای بن عه‌لی‬ ‫ئاماده‌کردنی‪ :‬هه‌ڵبژاردن‬ ‫دوێنێ (‪ )٢٠١١/١٠/١‬هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن‬ ‫بۆ ئه‌نجومه‌نی کاتیی یاسادانانی توونس‬ ‫ده‌ستی به‌کار کرد‪ )٧( .‬ملیۆن ده‌نگده‌ری‬ ‫توونسی له‌ (‪)٢٣‬ی ئه‌م مانگه‌دا‪ ،‬ل‌ه نێو‬ ‫(‪ )٨٠‬حزب‪ ،‬گرووپی سیاسی و لیستدا‪،‬‬ ‫نوێنه‌ر هه‌ڵده‌بژێرن‪ .‬ئه‌م ئه‌نجومه‌ن‌ه (‪)٢١٧‬‬ ‫کورسی ده‌بێت و ئه‌رکه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌شی‪،‬‬ ‫نووسینی ده‌ستووری نوێی واڵت ده‌بێت‪.‬‬ ‫ئه‌نجومه‌نی کاتیی یاس������ادانان‪ ،‬ده‌بێ تا‬ ‫س������اڵێک یاس������ای نوێی واڵت ئاماده‌ بکات و دوای ئه‌وه‌‪،‬‬ ‫هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌نجام ده‌درێت‪.‬‬ ‫کارناس������انی کاروباری توونس وای بۆ ده‌چن‪ ،‬که‌ ل‌ه‬ ‫ماوه‌ی په‌نجا ساڵی ڕابردوودا‪ ،‬ئه‌مه‌ یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی‬ ‫ئ������ازاد‌ه که‌ له‌و واڵته‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێ������ت‪ .‬ئه‌م هه‌ڵبژاردن‌ه‬ ‫فره‌ڕه‌نگه‌‪ ،‬نۆ مانگ دوای ڕووخانی ڕژێمی زه‌ینه‌لعابدین‬ ‫بن عه‌لی ک‌ه بۆ ماوه‌ی نزیک ب‌ه ‪ ٢٣‬س������اڵ سه‌رکۆماری‬ ‫ئه‌و واڵت‌ه بوو‪ ،‬ئه‌نجام ده‌درێت‪.‬‬ ‫ل������‌ه کۆی (‪ )١١١‬حزبی سیاس������ی ک‌ه زۆربه‌یان دوای‬ ‫ڕووخانی حکوومه‌تی بن عه‌لی دامه‌زراون‪ )٨١( ،‬حزب و‬ ‫لیست له‌و ملمالنێیه‌دا به‌شدار ده‌بن‪.‬‬ ‫به‌گوێره‌ی دوایین ئاماره‌کان‪ )١٥٤١( ،‬لیستی هه‌ڵبژاردن‬ ‫ک������ه‌ نزیک به‌ (‪ )١١‬ه������ه‌زار پاڵێوراو بۆ به‌ده‌س������تهێنانی‬ ‫(‪ )٢١٧‬کورس������ی بۆ ئه‌نجومه‌نی کاتیی داهاتوو‪ ،‬ملمالنێ‬ ‫ده‌ک������ه‌ن‪ .‬نزیک به‌ (‪ )١٤٠‬لیس������تیش به‌هۆی بوونی ناوی‬ ‫که‌سایه‌تییه‌کانی ڕژێمی پێشووو له‌ ناویاندا‪ ،‬یان ئه‌وانه‌ی‬ ‫که‌ پشتیوانیان له‌ ڕژێمی بن عه‌لی کردووه‌‪ ،‬له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا‬ ‫به‌ریان پێ گیرا و بۆیان نییه‌ به‌شدار بن‪.‬‬ ‫‪ 46‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫لیست و حزبه‌ به‌شداربووه‌کان له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا‪،‬‬ ‫به‌ڕیگه‌ی کۆڕوکوبوونه‌و‌ه له‌سه‌رانسه‌ری واڵت‪ ،‬هه‌روه‌ها‬ ‫هه‌ڵمه‌تی ماڵ به‌ماڵ له‌ شار و گونده‌کاندا‪ ،‬چاالکییه‌کانیان‬ ‫به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن‪ .‬ل‌ه بواری ڕاگه‌یانیشدا‪ ،‬هه‌ر لیستێک بۆی‬ ‫هه‌ی������‌ه بۆ ماوه‌ی (‪ )٣‬خوله‌ک په‌یام و دروش������مه‌کانی ل‌ه‬ ‫ڕاگه‌یاندن‌ه ڕه‌س������مییه‌کانی واڵتدا ب���ڵ��او بکاته‌وه‌‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫توونس������ییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی واڵت بۆ نموون������‌ه ئه‌ورووپا و‬ ‫ئه‌مریکا‪ ،‬به‌ ڕێگه‌ی ئینترنێته‌وه‌ (فه‌یس������بووک و تویتتێر)‬ ‫چه‌شنێکی تر له‌ هه‌ڵمه‌ت به‌ڕێو‌ه ده‌به‌ن‪.‬‬


‫ه هندوستان‬ ‫هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت ل ‌‬

‫ه و الپتۆپ خه‌اڵت وه‌رگره‌)‬ ‫(ده‌نگ بده‌‪ ،‬پانك ‌‬

‫وه‌رگێڕانی‪ :‬عه‌زیز عه‌بدولخالق‬ ‫سیاس������ه‌توانانی هندی به‌ قه‌ده‌ر نووك‌ه ده‌رزییێك گرنگی‬ ‫ناده‌ن‌ه چاكس������ازی و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵیی دارایی واڵت‪،‬‬ ‫ل‌ه به‌رامبه‌ریشدا هه‌وڵده‌ده‌ن خه‌اڵتی هه‌ڵبژاردن ل‌ه پێناو‬ ‫به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگێكی زیاتر له‌نێو خه‌ڵكدا دابه‌ش بكه‌ن‪.‬‬ ‫له‌وان‌ه (جایایالیتا) س������ه‌رۆك وه‌زیرانی ویالیه‌تی (تامیل‬ ‫نادۆ) ملیۆنه‌ها الپتۆپی له‌نێو خه‌ڵكدا دابه‌ش كردووه‌‪.‬‬ ‫وه‌ته‌ماح خس������تنی ده‌نگده‌ران ب‌ه خه‌اڵتی هه‌ڵبژاردن‪،‬‬ ‫ئه‌وی������ش له‌وكات������ه‌ی هه‌وڵ������ه‌كان ب������ۆ‬ ‫له‌ناوبردن������ی گه‌نده‌ڵی������ی دارای������ی ك‌ه‬ ‫له‌نێ������و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تیدا هه‌یه‌‪،‬‬ ‫دووڕوییێكی ئاش������كرا له‌نێو دروش������م و‬ ‫كرداری سیاسه‌توانانی هیندیدا نیشان‬ ‫ده‌دات‪.‬‬ ‫ماڵپه‌ڕی ئه‌نترنێتی رۆژنامه‌ی واڵتی‬ ‫ئه‌ڵمانی له‌مباره‌یه‌و‌ه ده‌نووس������ێت‪ :‬شك‬ ‫له‌ودا نیی‌ه خاتوونێكی ناوماڵ ك‌ه خه‌ڵكی‬ ‫(چین������ای) ناوه‌ندی ویالیه‌ت������ی (تامیل‬ ‫نادۆ)ی هندوس������تان‌ه ل������‌ه هه‌ڵبژاردنی‬ ‫نوێنه‌ره‌كه‌ی زۆر خۆشحاله‌‪.‬‬

‫ئه‌و له‌نێو (س������اری)ێكی ج������وان (جلوبه‌رگی كلتوریی‬ ‫ژنانی هیند) ده‌س������تی بۆ (جایارام جایایالیتا) سه‌رۆك‬ ‫وه‌زیرانی ویالیه‌ته‌كه‌ی به‌رز كردۆته‌وه‌‪ .‬ل‌ه به‌رامبه‌ریشی‬ ‫پانكه‌یه‌ك������ی ن������وێ كار ده‌كات و باوه‌ش������ێنی لێده‌كات‪،‬‬ ‫خه‌اڵتێكی بچوكه‌‪ ،‬ك‌ه له‌الیه‌ن س������ه‌رۆك وه‌زیران ل‌ه بری‬ ‫ئه‌و ده‌نگه‌ی بۆی خستۆته‌ نێو سندووقی ده‌نگدانه‌وه‌‪ ،‬پێی‬ ‫به‌خشراوه‌‪.‬‬

‫تشرینی یه‌كه‌م ‪2011‬‬

‫‪47‬‬


‫حزب‌ه سیاس������ییه‌كان ل������ه‌ ویالیه‌ته‌كانی باش������ووری‬ ‫هندوس������تان به‌هۆی كاری سیاس������ییه‌وه‌ ناس������راو نین‪.‬‬ ‫زۆربه‌ی زۆری������ان ده‌نگده‌رانیان ب‌ه خه‌اڵت رازی ده‌كه‌ن‪.‬‬ ‫ویالیه‌ت������ی تامیل نادۆ ل������ه‌ هه‌موو هندوس������تان به‌هۆی‬ ‫به‌خش������ینی خه‌اڵتی گرانبه‌ها ناس������راوه‌‪ .‬پارتی ‪DMK‬‬ ‫ل‌ه س������اڵی ‪2006‬و‌ه به‌هۆی ئ������ه‌و به‌ڵێنانه‌ی ك‌ه دابووی‪،‬‬ ‫كه‌وته‌ س������ه‌رووی سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كانه‌وه‌‪ .‬ئه‌و پارت‌ه ك‌ه‬ ‫له‌وكات وه‌كو ئۆپۆزسیۆن كاری ده‌كرد‪ ،‬به‌ڵێنی به‌خشینی‬ ‫ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌نگاوڕه‌نگی دا به‌ الیه‌نگرانی‪ ،‬ئه‌گه‌ر هاتوو‬ ‫ل‌ه هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وت‪ .‬به‌ڵێنێك ك‌ه كاریگه‌ر بوو و ل‌ه‬ ‫كۆتاییدا له‌ هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وت‪.‬‬ ‫ئه‌م س������تراتیژه‌ له‌الیه‌ن نه‌یارانیشی به‌ هه‌ند وه‌رگیرا و‬ ‫حزب‌ه سیاس������ییه‌كانی دیكه‌ش ئه‌و ش������ێوازه‌ی هه‌ڵمه‌تی‬ ‫هه‌ڵبژاردنیان په‌یڕه‌و كرد‪.‬‬ ‫له‌و حزبانه‌ش ده‌توانین ئاماژه‌ ب‌ه پارتی ‪ DMDK‬سه‌ر‬ ‫ب‌ه س������ه‌رۆك وه‌زیرانی ویالیه‌ت‪ ،‬جایایالیتا بكه‌ین‪ ،‬ك‌ه ل‌ه‬ ‫هه‌ڵبژاردنی مانگی ئایاری رابردوودا رایگه‌یاندبوو‪ :‬له‌گه‌ڵ‬ ‫ده‌زگایه‌ك������ی پانكه‌ بۆ خانمانی نێوماڵی ئه‌م ویالیه‌ته‌‪ ،‬بۆ‬ ‫قوتابیانیش دیاریی گرنگی داناوه‌‪.‬‬ ‫ئێس������تاش لێشاوی الپتۆپ به‌ره‌و ویالیه‌تی تامیل نادۆ‬ ‫ده‌ڕوات‪ 6.8 .‬ملی������ۆن قوتاب������ی له‌ ماوه‌ی پێنج س������اڵی‬ ‫داهاتوودا ده‌بن‌ه خاوه‌نی الپتۆپی خۆیانه‌وه‌‪ .‬ئه‌وه‌ به‌ڵێنی‬ ‫ئه‌كته‌رێكی پێشووی هیندی بوو ك‌ه ب‌ه دڵنیایییه‌و‌ه ئه‌وه‌ی‬ ‫راگه‌یاند‪.‬‬ ‫‪ 48‬هه‌ڵبژاردن ژمار‌ه (‪)14‬‬

‫له‌م ماوه‌یه‌ش������دا‪ ،‬یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی كۆمپیۆته‌ری تایبه‌تی‬ ‫له‌نێو قوتابیانی دواناوه‌ندی و پیشه‌سازییه‌كانی حكوومی‬ ‫داب������ه‌ش ده‌كرێن‪ .‬هه‌نگاوێكی تایب������ه‌ت ك‌ه هه‌ندێ كه‌س‬ ‫ستایش������ی ده‌كه‌ن و پێی������ان وایه‌ ده‌بێت������‌ه هاوكارییه‌كی‬ ‫كاریگه‌ر بۆ قوتابیانی بێبه‌ش له‌پێناو فێركردندا‪.‬‬ ‫نه‌یارانی������ش ل‌ه به‌رامب������ه‌ردا‪ ،‬باس ل������‌ه به‌هه‌ده‌ردانی‬ ‫س������امانی ویالته‌كه‌ی������ان ده‌ك������ه‌ن و ره‌خن������ه‌ی توند له‌و‬ ‫شیوازه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌گرن‪ .‬ته‌نها له‌م ساڵه‌دا‬ ‫نرخی دیارییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ویالت گه‌یشتۆت‌ه‬ ‫‪ 358‬ملیۆن یۆرۆ‪ .‬ره‌خنه‌گران رایده‌گه‌یێنن كه‌وا زۆربه‌ی‬ ‫قوتابی������ان به‌هۆی ئه‌و سیاس������ه‌ته‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژارنه‌‪،‬‬ ‫ناتوانن كتێبه‌كانی فێركاری وه‌ده‌ست بێنن‪.‬‬ ‫ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان ك‌ه ده‌كرێ سه‌رچاوه‌كانی دارایی‬ ‫ب‌ه شێوه‌یه‌كی باشتر به‌كار بهێنرێت‪.‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.