ئەنتۆنیۆ مەچادۆ ژیان و بژاردەیەک لە شیعرەکانی نووسینی :ڕۆبەرت بلیی لە ئینگلیزییەوە :هێرش سەعید
ئەنتۆنیۆ مەچادۆ بە جۆرێ شیعر دەنووسێت ،کە پاش لێ وردبوونەوە و ناسینیان ،وا دەردەکەون وشەگەلێک بن لەالیەن هاوڕێیەکی زۆر نزیکامنەوە نوورسابن .هەمیشە (ئێمە)یەکی شاراوە لە شیعرەکانیا ئامادەیە:
"دوێنێ شەو ،کە نوستبووم، خەوێکی سەیرم بینی! دەڕوانم وا پلوورەی هەنگ لەناو دڵامیە و هەنگە تەاڵییەکانی شانەی سپی و هەنگوینی شیرین سازدەکەن، لە شکستە کۆنەکامنەوە".
وا هەست ناکەیت ئەمە جۆرێک بێت لە دانپیانان؛ هیچ سکااڵیەکیش لە ئارادا نییە؛ هەستکردن بە کەڵکەڵەی شیعری دانپیانان الی ئەو زۆر کەمە .ئەو خەون دەبینێ کە هەنگەکان شانەی سپی و هەنگوینی شیرین سازدەکەن لە شکستە کۆنەکانیەوە .وێنەیەکی ئاوا هێمن و واقیعیی ،لە توانای کەم کەسدایە.
خوێنەرانێکی زۆر بۆیان نوسیووم ،ئەم هەڵبەستە تاقە هەڵبەستێک بووە کە لە ژیانیاندا یادیان گرتبێت .ساڵێک کە زۆر گرنگ بێت الی مەچادۆ و نەوەی ئەوکاتە ،ساڵی ١٨٩٨ـە ،ساڵی جەنگی ئیسپانی-ئەمریکی ،کاتێک ئیسپانیا تەواوی ئیمپراتۆریەتەکەی لەدەست دا .ئەودەمە مەچادۆ بیست و سێ ساڵ بوو .دەرکەوت کە درۆ ڕەوانبێژییەکانی سیاسەتوانەکان و کەنیسە سەری لە هیچەوە دەرچوو .هەموو شتێک بەسەرچوو .تەواوی هەوڵە بازرگانییەکانی ئیمپراتۆریەت هەرەسی هێنا ،گەنجانیش دەبایە بە چاوەڕوانیی کەمرتەوە لە ئایندە ،بە خەم و پەژارەوە بژیانایە. ئەمەش بە واتای سەرەتایەکی نوێ دەهات لە شیعردا؛ بەکارهێنانی وشەی کەم و دڵسۆزانە.
"دەشێ ،لەکاتێکا ئێمە نوستووین، ئەو دەستەی کە ئەستێرەکان وەکو تۆو دەپرژێنێ جارێکی دی مۆسیاقا دێرینەکەی ژەندبێ
_ وەک نۆتەی چەنگێکی مەزن _ شەپۆلی نیان هاتە سەر لێومان لە شێوەی یەک دوو وشەی دڵسۆزانە".
"کاتی دەرسەکان بەسەرچوون، چۆن بەسەر ئەو بۆشاییەدا بپەڕێینەوە وا کەوتۆتە نێوان ئێمە و کەسێکی دی؟"
"بۆ قسەکردن لەگەڵ کەسێ ،سەرەتا پرسیارێک بکە، جا گوێبگرە".
مەچادۆ دەڵێت ،گەر تەنها سەرنجی جیهانی ناوەوە بدەین ،پێک نایەت؛ وە گەر تەنها سەرنجی جیهانی دەرەوەش بدەین ،پێک نایەت؛ بۆ ئەفراندنی هونەر ،دەبێت هەردوو جیهانەکە پێکەوە گرێدەین .ئەی ئەمە چۆن دەکرێت؟ مەچادۆ کورت و پوخت پێامن دەڵێت ،پێویستە هەردەم ئاگا و چاوکراوە بین. یەکێک لە کۆنرتین یادەکانی ،لە یەکێک لە یاداوەرییەکانیدا باڵوی کردەوە ،ئەمە بوو" :پێم خۆشە گرنگرتیین شتێک کە بەسەرمدا هاتووە ،پێتان بڵێم .ڕۆژێک ،لە ڕۆژانی الوییم ،لەگەڵ دایکم چووینە دەرێ ،دارحەیزەرانێکم بەدەستەوە بوو ،بیرمە ـــ لە سەڤیل بووین ،تازە کریسمس دوایی هاتبوو .کەمێک لەپێش ئێمەوە دایک و کوڕێکی تری لێبوو ـــ کوڕەکەش دارحەیزەرانێکی بەدەستەوە بوو .دڵنیابووم کە دارەکەی من لەوەی ئەو گەورەترە ،خۆم دەمزانی! کەچی هەر لە دایکمم پرسی ـــ چونکە منااڵن هەمیشە ئەو پرسیارانە دەکەن کە خۆشیان وەاڵمەکەی دەزانن" :دارەکەی من گەورەترە ،وانییە؟" کەچی ئەو گوتی" ،نا کوڕم ،وانییە ".سەرم سوڕما .باشە دەبێت چاوەکانم چییان لێ هاتبێت! لەوکاتەوە هەمیشە ئەو پرسیارە لە خۆم دەکەم.
ئەنتۆنیۆ مەچادۆ ،لە ٢٦ی یولیۆی ١٨٧٥لە سەڤیل لەداییک بووە .باوکی مامۆستا و کۆکەرەوەی شیعر و مۆسیاقی فۆلکلۆری ئیسپانی بوو .خێزانەکەی ماڵیان گواستەوە بۆ مەدرید وەختێک ئەنتۆنیۆ تەمەنی هەشت ساڵ بوو؛ لەوێ ئەنتۆنیۆ و براکانی چوونە دامەزراوەی فێرکردنی ئازاد ،کە دامەزرێنەرەکەی ،فرانسیسکۆ جیندەر دی لۆس ڕیۆس، کاریگەرییەکی گەورە و بەرچاوی دانابوو لەسەر دوو سێ نەوە لە نووسەر و ڕۆشنبیرەکانی ئیسپانیا ،بە کاریگەریی مامۆستاکانی ئەنتۆنیۆ پەرۆشیی بۆ ئەدەب تێدا درووست بوو کە دواتر ڕێخۆشکەربوو بۆ باڵوکردنەوەی یەکەم کتێبی شیعریی لە ١٩٠٣دا بەناوی سۆلیدادێس (خەڵوەت) .بەاڵم ئەنتۆنیۆ لە خوێندنەکەیدا وەک بڵێی سست و بێ تین بوو ،بۆیە تەواوکردنی بەکالۆریۆسەکەی دە ساڵ دواکەوت .دواجار پیشەی مامۆستای ناوەندیی هەڵبژارد و بۆ وتنەوەی دەرسی فەرانسەیی ،تاقیکردنەوەکانی بڕیی ،وە کاتێک بووە سیودوو ساڵ ،یەکەم کاری دەستکەوت لە سۆریا ،کە شارۆچکەیەکی هەژار نشیین و زەحمەتکێش بوو ،لە بناری چیای کاستیل .پێنج ساڵ لەوێ مایەوە ،لە ساڵی دووەمدا هاوسەریی لەگەڵ کچی ئەو خێزانەدا کرد کە خانەکەی لێ بە کرێ گرتبوون ،لیۆنۆری شانزە ساڵ. پێکەوە چوونە پاریس ،بۆ کارکردن لە سۆربۆن؛ لە گەڕەکێکی هەژارنشیندا دەژیان ،لیۆنۆر تووشی نەخۆشیی سیل
هات و پاش دوو ساڵ ،لە پایزی ١٩١١دا گیانی لەدەست دا .مەچادۆ دەیگوت" ،ئەو هەمیشە لەگەڵام دەژی". زۆربەیجار لە هەڵبەستەکانیدا ناوی دەهێنا ،وە هەرگیز دوای ئەو هاوسەریی نەکردەوە .دەستی لە کارەکەی سۆریای هەڵگرت و گواستییەوە بۆ بایزا ،ئەندەلوسیا ،لە باشوور و لەوێ ماوەی حەوت ساڵ مایەوە .لە ١٩١٢دا کە دووایین ساڵی بوو لە سۆریا ،دووەم کتێبی دەرکرد بە ناوی ،کۆمپۆس دی کاستێل (دەشتی کاستیل) ،وە بەردەوام هەڵبەستی تری بۆ زیاد دەکرد .لەماوەی ئەو سااڵنەی لە بایزا بوو ،لە ١٩١٩دا جارێکی تر گواستیەوە ،ئەمجارەیان بەرەو سیگۆڤیا ،کە تەنها کاتژمێرێک لە مەدریدەوە دوور بوو .ماوەی سیانزە ساڵ لە سیگۆڤیا ژیا ،لە ١٩١٩بۆ ،١٩٣٢لەو سااڵنەدا کەوتە داوی خۆشەویستیی ژنێکی شوودار بە نێوی گیۆمار ،وە سێیەم کتێبی باڵوکردەوە بە ناوی ،نوێڤاس کانسیۆنێس (رسوودە نوێیەکان) .لە ژیانی گشتییدا ،زیاتر و زیاتر چاالک بوو ،لە ڕۆژنامەکاندا لەبارەی گرفتە ڕامیاری و ئاکارییەکانەوە دەینووسی ،لە سەروبەندی ئەو کاتە گرژانەی کە واڵت پێیدا تێدەپەڕی لە ١٩٣١ـەوە بۆ ڕاگەیاندنی دووەم کۆماری ئیسپانیا .لە ١٩٣٢کۆچی کرد بۆ مەدرید و بەشدارییەکی بەهێزی کرد لە بەرگریی کۆماردا .لە ١٩٣٦دا جەنگی ناوخۆ هەڵگیرسا .لە کۆتایی یەنایری ١٩٣٩لەپێش سوپاکەی فرانکۆوە هەڵهات و بە پایرینیسدا پەڕییەوە .دوایین وێنەی بەجێاموی ئەنتۆنیۆ ،لەناو سەیارەیەکی فۆرتی کۆنەدایە ـــ هەموو دەستنووسەکانی فەوتاون ـــ دایکی کردۆتە باوەش و دەچنە ناو فەرەنساوە .لە کۆلیۆری سەر سنوور و لە فێربایەری ١٩٣٩دا گیان لەدەست دەدا .وە لەسەر کێلی گۆڕەکەی ،نوورساوە کە دایکی سێ ڕۆژ ئەوی بە زیندوویی هێشتۆتەوە ،بەر لەوەی خۆی مبرێت .لە گیرفانیدا ،دوایین شیعری دۆزراوەتەوە بە ناوی( ،ئەم ڕۆژە شینانە و ئەم خۆرەی مناڵی).
دوێنێ شەو ،کە نوستبووم دوێنێ شەو ،کە نوستبووم خەوێکی سەیرم بینی! دەڕوانم وا کانییەک لەناو دڵام ئەتەقێ. وتم :ئەی ئاو،
بە کام ئاوبارەی نهێنیدا هاتییە الم؟ ئەی ئاوی ژیانی نوێ کە نەکرا بینت پێوە نێم. دوێنێ شەو ،کە نوستبووم خەوێکی سەیرم بینی! دەڕوانم وا پلوورەی هەنگ لەناو دڵامیە و هەنگە تەاڵییەکانی شانەی سپی و هەنگوینی شیرین سازدەکەن لە شکستە کۆنەکامنەوە. دوێنێ شەو ،کە نوستبووم خەوێکی سەیرم بینی! دیم خۆرێکی گڕاوی لەناو دڵام دەدرەوشێ. گڕاوی بوو چون ئاگردان، گەرمیی بۆ لەشم دەهێنا. خۆر بوو ،کە دەدرەوشاوە فرمێسک لە چاوم دەزا. دوێنێ شەو ،کە نوستبووم خەوێکی سەیرم بینی! ڕوانیم کە خوا لێرەیە، ئا لێرە ،لەناو دڵام.
کاتژمێرەکە دوانزە جار زرنگەی هات کاتژمێرەکە دوانزە جار زرنگەی هات ...ئەوەش خاکەنازێک بوو دوانزە جار بە ناخی زەویدا ڕۆکرا. ...هاوارم کرد" .نۆرەی منە!" ...بێدەنگی وەاڵمی دامەوە :مەترسە هەرگیز کەوتنی دوایین دڵۆپی کاتژمێرە ئاوییەکە نابینیت. چەندین سەعاتی تریش لێرە دەنوویت لەسەر ئەم کەنارانە، بەیانییەکی ڕووناکیش کە هەڵدەستیت بەلەمەکەت بەسرتاوەتەوە بە کەنارێکی ترەوە.
ئەرێ ڕۆحم نوستووە؟ ئەرێ ڕۆحم نوستووە؟ ئەرێ ئەو پلوورە هەنگانەی ڕەنجبەری شەون دەستیان هەڵگرتووە؟ ئاخۆ ئاسیاوی هزر وشک بووە، دەفرەکان خاڵین، ئاسیاوەکان تەنها سێبەریان هەڵگرتووە؟ نا ،ڕۆحم نەنوستووە. ئەو بێدارە ،تەواو بێدار. نە نوستووە و نە خەویش دەبینێ ،بەڵکو دەڕوانێت
چاوە ڕوونەکانی کراونەتەوە، دوور دەڕوانێ و گوێ دەگرێت لە کەناراوەکانی بێدەنگیی مەزن.
لە بەردەرگای خەونێکەوە لە بەردەرگای خەونێکەوە ،بانگیان کردم... ئەوە دەنگە خۆشەکە بوو ،ئەو دەنگەی زۆرم خۆشدەویست. "گوێگرە :ئایا لەگەڵ منا دێی بۆ سەردانی ڕۆح؟"... لێدانێکی نەرم گەیی بە دڵم. "هەمیشە ،لەگەڵ تۆ"... لە خەوما بە ڕاڕەوێکی دوور و تەنهادا دەهامتەخوارێ، بەئاگا لە دەست لێدان لە ڕۆبی پاک و نەرمە لێدانی خوێن لەناو ئەو دەستەی خۆشی دەوێم.
I مەسیحم خۆش دەوێت ،کاتێک پێی وتین: ئاسامن و زەوی کۆتاییان دێت، بەاڵم وشەکانی من دەمێننەوە. وشەکانی تۆ چی بوون ،مەسیحا؟ خۆشەویستی؟ سۆز؟ لێبوردەیی؟ هەمو وشەکانت یەک وشە بوون: بێداربوونەوە.
II شتێکی باشە کە بزانین پەرداخەکان بۆ خواردنەوەن؛ خراپییەکە لەوەدایە نەزانین تینوێتی بۆ چییە.
III تۆ دەڵێی هیچ شتێکی دروستکراو تازە نییە؟ خەمی ئەوەت نەبێ ،بە قوڕی زەوی کوپێک دروست کە ،با براکەت پێی بخواتەوە.
IIII هەموو شتەکان دەمرن و هەموویان هەر دەمێننەوە؛ بەاڵم ئیشی ئێمە ئەوەیە مبرین، مبرین و ڕێگاکان دروست کەین، ڕێگای سەر دەریاکان.
V مبرین ...وەک دڵۆپە ئاوێک بکەوینە ناو ئۆقیانوسێکی بەرین؟ یان ببین بەو شتەی هەرگیز نەبوویین: مرۆڤێک بەبێ سێبەر ،بەبێ خەون، مرۆڤێکی تەواو تەنیا ،مرۆڤێک کە هەنگاو دەنێت بەبێ ئاوێنە و بێ ڕێگا؟
VI مرۆڤایەتی خاوەنی چوار شتە بۆ دەریاکان دەست نادەن: سوکان و لەنگەر و سەوڵ، لەگەڵ ترسی چوونە ناو قواڵییەکان.
I سەیری ئاوێنەکەی خۆت بکە بۆ ئەوی تر ئەوێک کە بە التا ڕەت دەبێ. II بۆ قسەکردن لەگەڵ کەسێک سەرەتا پرسیارێ بکە، جا گوێبگرە. III لە تەنیاییام ئەو شتانەم زۆر بە ڕوونی بینیوە، کە ڕاست نەبوون. IIII بەدوای نیوەکەی ترت دا بگەڕێ کە داییم بە التا تێدەپەڕێ و ئارەزوویەتی ببێت بەوەی کە تۆ نیت.
V لە بەینی ژیان و خەونا سێیەم شت هەیە، هەڵیبێنە. VI ئەوەی کە شاعیر بەدوایدا وێڵە منی ڕیشەیی نییە، تۆی قووڵە. VII بڕوانە: دڵێک کە تەواو لەگەڵ خۆیدایە دڵ نییە. VIII کاتێک بەتەنهام چەنێک لێم نزیکن ،یارانم؛ کاتێک وام لەگەڵیان چەنێک لێم دوورن! IX لەودیو ژیان و خەونەوە شتێکی گرنگرت هەیە بێداربوونەوە.
رسوودەکان I الی بناری گوڵزاران دەریای بەرین مەوج دەدا. شانەی مێشهەنگەکانم دەنکی منەک جەم دەکا. II الی ئاوی ڕەش داگیرساو بەرامەی دەریا و یاسەمین شەوی ماالگا. III دیسان بەهار لێرەیە کەس نازانێ چۆن هاتووە! IV بەهار هاتووە هالەلویای سپی دێت لەناو تووتڕکەکانەوە! V شەوی کاستیل: رسوودەکەیان چڕیوە،
یان هێشتا نا؟ دەچمە بەر تاقی پەنجەرە.
VII بیچڕە ،بە ئاوازێکی ساف سرتانی سەوزی بادەم و شۆڕەبیی کەنار دەریا
سرتانی بەڕووی خاڵدار سرتانی لق و تەور و گوڵە نەبیرناوەکان.
سرتانی باغی هەرمێی گوڵسپی و دارقۆخی شکۆفە سوور.
سرتانی ئەم بەرامەیەش بەرامەی بایەکی شێدار لەناو گوڵی لۆبیاکانەوە.
VIII فووارەیەک و چوار درەختی ئەکاکیا گوڵیان لێ دەڕژێ ،لە سەرای شارا. دەسا لەم خۆرنشینەدا بخوێنە بولبول، ئەمەیە ساتی دڵی من.
تێبینی :ئەم بابەتە لە گۆڤاری سەردەم ،ژمارە ،٧٥ساڵی ٢٠١٣باڵوبووەتەوە. گۆڤاری سەردەم ,ژمار – 75سهردهم)(sardem.org