1
2
3
ﯾ م ٢٠١٢زاﯾ
ISBN: 978-614-01-0519-5
ر ا و و ﯚ ﯿ دن و ر " #و % $د & ﯾ
ا ار ا ) (' *)* م + -ون ',ا + ،/,رع '(%ا 3(4 ، ,1 2ا ،' (5ص ب 13-5574 ( وت 9 -ن " :ن(+9611)-860138-786233-785108-785107 : :آ<(+9611) 786230 : ﯚ 5 ? 5ۆ asp@asp.com.lb :
ر :و+ﯿ وان @@ ? : 5Aﯿ3 دﯾ1اﯾ ه ر :$روان @ CDد :
4
وهبۆدواوه ڕانه گه بەشییەکەم :
بەشیدوەم:چەردەیەکلەئەدەبیمیزۆپۆتامیا
بەشیسێیەم:سەرەتاکانیئەدەبینوسراویکوردی
65-11 222-51 084-222
رونکردنەوەیەکیپێویست هەر کەس لە ژیان دا رێگەیەکی گرتوە و ،کارێکی کردۆتە پیشەی سەرەکی خۆی ،لە پاڵ ئەو کارەدا رەنگە هەندێ کاری الوەکی تر بکا ،یا هەندێ سەرگەرمی تری هەبێ کاتە بۆشەکانی ژیانی تێدا بە سەر بەرێ .یەکێ حەزی لە وەرزشە ،یەکێکی تر لە گۆرانی و هەڵپەڕکێ ،یەکێ حەزی لە سواریە و یەکێکی تر لە راو ،یەکێ حەزی لە سینەمایە و یەکێکی تر لە کۆڕی شەوان... بەندە ،رێبواری رێگەی کاری سیاسی بوم ،بە هەمو الیەنە جیاوازەکانیەوە :کاری رێکخراوەیی، پێشمەرگەیی ،میدیایی ...رێگایەک کە خۆم هەڵم بژارد ،رێگایەک بو دژوار و سەخت ،پڕ لە روداوی خۆش و ناخۆش ،پڕ لە گالن و سەرکەوتن ،رێگای هات و نەهات ،چونی هەبو گەڕانەوەی نەبو ،بەاڵم بە دەم بڕینی ئەو رێگایەوە ،ئەوەندەی بوارم بوبێ و ،کاری سەرەکی ماوەی دا بم، خەریکی جێبەجێکردنی سەرگەرمیەکانی خۆم بوم ،کە بەشێکی گوڵ‌چنین بوە لە گوڵزاری ئەدەبی کوردی. رەنگە کەسێ کە لە دورەوە من بناسێ بە الیەوە سەیر بێ ،من و بابەتی لەم چەشنە "کوجا مەرحەبا؟" ،بەو هیوایەی بەم رونکردنەوەیە توانیبێتم ئەو "گومان" ە بڕەوێنمەوە ،بەڵێ ئەمە: چەپکێکە لەو گوڵچنینە!
بەشی یەکەم :گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه
سه‌ره‌تاکانی ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی نیگایەکی تر لە بەردە نیگارینەکەی دەربەندی گاور خوێندنەوەیەکی تری ئاناباسیس کورد له "معجم البلدان" ی یاقوتی حه‌مه‌وی دا کورد و جه‌نگی 02ساڵه‌ی ڕۆم و عه‌جه‌م
11 17 27 31 47
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
01
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
سه‌ره‌تاکانی ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی ئێستا ناوی کوردستانه ،الیه‌کی زنجیره چیاکانی زاگرۆس و الیه‌کی میزۆپۆتامیا بوه ،یه‌کێکه له مه‌ڵبه‌نده هه‌ره کۆنه‌کانی ژیان و نیشته‌جێ بونی مرۆڤ .به‌رده‌وام شوێنه‌واری چه‌رخه جیاوازه‌کانی ته‌مه‌نی مرۆڤایه‌تی تیا ئه‌دۆزرێته‌وه .له هه‌ر یه‌کێ له‌م چهرخانهدا شارستانێتی گه‌وره‌ی تیا خوڵقاوه .له‌وانه شارستانێتیه‌کانی سۆمه‌ری ،بابلی ،ئه‌که‌دی ،ئاشوری ،ئیالمی ،حیتی ،میدی ،ئه‌شکانی ،هه‌خامه‌نشی ،ساسانی، ئیسالمی .له ناوچه‌که‌دا ،له ناو جه‌رگه‌ی ناوچه‌که‌ش دا ،روداوی گه‌وره‌ی وه‌رچه‌رخێنه‌ری تیا قه‌وماوه. کوردستان یه‌کێکه له مه‌ڵبه‌نده کۆنه‌کانی نیشته‌جێ بونی مرۆڤ. کوردستان چه‌ندین ناوه‌ندی گرنگی شوێنه‌واری دێرینه‌ی تێدایه که هه‌زاران خشتی نوسراوی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌بێ شوێنه‌واره‌کانی کوردستان پاشماوه‌ی کێ بن؟ پاشماوه‌ی گهالنێکن له ناوچون و کورد هاتۆته جێگایان یاخود کوردی ئه‌مڕۆ نه‌وه‌ی ئه‌و گهالنهن که ئه‌و شارستانێتییانهیان به‌رهه‌م هێناوه؟ ئه‌گه‌رچی نه‌ته‌وه ده‌سه‌اڵتداره‌کانی ئێستا خۆیان ئه‌که‌ن به خاوه‌نی شارستانێتی ناوچه‌که: عه‌ره‌ب له عیراق دا خۆیان به میراتگری سۆمه‌ری و ئه‌که‌دی و بابلی دائه‌نێن. فارس له ئێران دا خۆیان به میراتگری هه‌خامه‌نشی ،ئه‌شکانی و ساسانی دائه‌نێن. تورک له ئه‌نه‌دۆڵ دا خۆیان به میراتگری حیتی و تورکمان دائه‌نێن. کورد که له ناو جه‌رگه‌ی ناوچه‌که‌دا ژیاوه ،ئه‌بێ جێگه‌ی له‌م شارستانێتییانهدا کوێ بوبێ؟ پشکی له دروستکردن و شوێنه‌واری ئه‌مانه‌دا چی بوبێ؟ له ده‌ره‌وه‌یدا بوه یان ئه‌ویش نه‌وه‌ی ئه‌م گه‌النه و میراتگری ئه‌و شارستانێتی و فهرههنگانهیه؟ گه‌النی تر ده‌وڵه‌تیان هه‌بوه ،له به‌ر ئه‌وه توانیویانه مێژوی خۆیان بنوسنه‌وه. کورد له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌بوه ،نه‌ک نه‌یتوانیوه مێژوی خۆی بنوسێته‌وه ،به‌ڵکو مێژوه‌که‌ی شێوێنراوه ئه‌گینا: کورد و عه‌ره‌ب کامیان نزیکترن له شارستانێتی میزۆپۆتامیا؟ کورد و فارس کامیان نزیکترن له شارستانیتی ساسانی؟
00
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
شارستانێتی میزۆپۆتامیا بەرهەمی گەالنی دانیشتوی ناوچەکە بوە ،بەر لەوەی شەپۆلی ئاری لە قافقاس و شەپۆلی سامی لە جزیرەی عەرەبیەوە بەرەو ناوچەکە بکشێن ،بەرهەم هاتوە .باووباپیری کوردیش ،کە بە ناوی جیا جیاوە ،یەکێ بوە لە گەلە نیشتەجێکانی ناوچەکە بەشی هەبوە لە بەرهەمهێنانی ئەو شارستانێتیەدا. مخابنە تا ئێستا شوێنەوارناس و مێژونوس و زمانەوانی کورد ،بە شێوەیەکی زانستیی و سیستەماتیک، خەریکی لێکۆڵینەوەی په‌یوه‌ندی نێوان کورد و گەالنی زاگرۆس و گەالنی میزۆپۆتامیا و گەالنی ئێران نەبون، زۆرتر خەریک بون بە دوبارە وتنەوەی تیۆری هەندێ رۆژهەاڵتناسی ئەوروپایی سەبارەت بە رێچەڵەکی میدیایی کورد و ،هاتنی شەپۆل بە دوای شەپۆلی تیرە ئاریەکان ،بۆ ناوچەکە. لە کوردستانی عیراق ،لە بەرامبەر ساڵی زاینی دا ئێستا بە شانازیەوە ساڵێک ئەنوسن ،لە ساڵی هیچ میللەتێکی ئەم دنیایە ناچێ ،گوایە ئەوە ساڵی کوردیە ،لە کاتێک دا ئەگەر یەکێ بە وردی بچێتە بنجوبناوانی مێژوی ئەو ساڵە نەک ناهێنێ ئەوە بکرێتە ساڵی لە دایکبونی کورد ،بگرە ئەبو مێژونوسانی کورد خۆیان نە کردایە بە خاوەنی چونکە ئەوە ساڵێکە وەکو مێژوی ناوچەکە ئەیگێڕێتەوە ،لەو ساڵەدا چەند تیرە و هۆزی دڕندە و دواکەوتوی ناوچە شاخاویەکان هێرشیان کردۆتە سەر نەینەوای پایتەختی ئیمپراتۆری ئاشوری و ،یەکێ لە پێشکەوتوترین شارستانێتیەکانی ئەو سەردەمەیان بە جۆرێ وێران کردوە کە ئیتر هەڵنەساوەتەوە. سەیر ئەوەیە کورد خۆی بکا بە خاوەنی کارەساتێکی لەو بابەتە و بیکا بە ساڵی لە دایکبونی خۆی کەچی خۆی بە بێگانە بزانێ لە شارستانێتیە گەورەکانی میزۆپۆتامیا و زاگرۆس و ئێران ،خۆی بە بێگانە بزانێ لە شارستانێتی سومەری ،بابلی ،ئاکەدی و خوری و گوتی و لولوبی ...،لە کاتێک دا ،تەنیا لە کوردستانی عیراق دا ،هەزاران خشتی نوسراو دۆزراونەتەوە و ،سەدان شوێنەواری گرنگ لە هەولێر و کەرکوک و دهۆک و سلێمانی ،لە هەورامان ،شمشارە ،بێتواتە ،دەربەندی گاور ،بەمۆ ،پەیکوڵی ،پیرەمەگرون ،حەوزی حەمرین، کێلەشین ،زاخۆ ...دۆزراونەتەوە و هەزاران یش لە ژێر خاک دا ماون هێشتا کنە و پشکنینی زانستی‌یان تێدا نە کراوە ،ئەگەر دەسکردی خەڵکی ناوچەکە نەبوبێ ،داگیرکەر هەرگیز نەیتوانیوە تاشەبەردی ئەو شاخانە هەڵکۆڵێ ،پەیکەری لە سەر بنەخشێنێ و نوسینی لە سەر تۆمار بکا. (بۆ ئاگاداری زیاتر لە سەر شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستانی عیراق بڕوانە: مدیریة االثار العامة :المواقع االثریة في العراق ،بغداد .0792 مدیریة االثار العامة :اطلس المواقع االثریة في العراق ،بغداد .0791
چاخی ساسانی پێش هاتنی ئیسالم زۆری سه‌رزه‌مینی کوردستان به‌شێ بوه له شاهانشاهێتی ساسانی و ،به‌شێکی که‌می سه‌روی رۆژئاوای له قه‌ڵه‌مڕه‌وی بیزه‌نتی دا بوه. له ژێر ده‌سه‌اڵتی ساسانی دا ،ئه‌گه‌رچی به‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌وتۆ به ده‌سته‌وه نیه ،که کورد یه‌که‌یه‌کی ره‌گه‌زیی یا به‌ڕێوه‌به‌رێتی کارگێڕی (ساتراپ) ی جیاوازی ههبوبێ ،به‌اڵم پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌که له شوێنانی نزیکی ژیانی ئه‌م دا بوه و هه‌ندێ له رێگه و وێستگه سه‌ره‌کیه‌کانی واڵته‌که له ناو سه‌رزه‌مینی ئه‌م دا بە جێ ماوه .هه‌مو نیشانه‌کان وای پیشان ئه‌ده‌ن کورد به‌شێ بوه له گه‌لی ساسانی و ،به‌شێ بوه له داووده‌زگای حوکمڕانی و، به‌شێ بوه له سپای ساسانی .زمانی په‌هله وی زمانی کاروباری حوکمڕانی و ،زمانی سروده دینیه‌کانی زه‌رده‌شتی و ،زمانی نوسینی بابه‌تی ئه‌ده‌بی و بازرگانی و قانونی بوه.
01
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
بۆ یه‌کێ بیه‌وێ له سه‌ر روداوه‌کانی ئه‌م چاخه و زمانی په‌هله‌وی و ئه‌ده‌بی په‌هله‌وی و ،گۆڕان و پوکانه‌وه‌ی زمانی په‌هله‌وی ساسانی ،به تایبه‌تی لقی خۆر ئاوایی که کوردیشی گرتۆته‌وه ئه‌توانێ له‌م سه‌رچاوانه‌دا بگه‌ڕێ: محمد تقی بهار :سبک شناسی ،تاریخ تطور نثر فارسی 3 ،جلد :................سبک شناسی ،تاریخ تطور شعر فارسی 3 ،جلد دکتر جلیل دوستخواه :اڤیستا که‌ن ترین سرودها و متنهای ایرانی (جلد اول و جلد دوم) ،چاپ پانزدهم، .0337انتشارات مروارید.
چاخی سه‌دری ئیسالم ئیسالم له زنجیره‌یه‌ک شه‌ڕدا کۆتایی به حوکمی ساسانی هێنا و ،ته‌واوی ناوچه‌که‌ی داگیر کرد .داووده‌زگای حوکمڕانی ئیسالمی سه‌ره‌ڕای الیه‌نی کارگێڕی و سیاسی ،ره‌نگی دینیی به هه‌مو دامه‌زراوه‌کانی پاشماوه‌ی سه‌رده‌می پێش‌و و ،به دامه‌زراوه تازه‌کانی سه‌رده‌می نوێ به‌خشی. ئیسالم هه‌روه‌ک که‌وته گرتنه‌وه‌ی جێگه‌ی دینی ره‌سمیی جارانی زه‌رده‌شتی ،زمانی عه‌ره‌بی زمانی قورئان، کتێبی پێرۆزی خوایی ،که‌وته هه‌وڵی جێگرتنه‌وه‌ی زمانی په‌هله‌وی و سڕینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ئه‌و زمانه و، ئه‌لفبای عه‌ره‌بیش که ئاسانتر بو له ئه‌لفبای په‌هله‌وی جێگه‌ی پێ چۆڵ کرد. ناوی "کورد" و "األکراد" وەکو گەلێکی جیاواز لە گەالنی تر ،جیاواز لە عەرەب و فارس ،لە روداوەکانی ئەم چاخەدا ئیتر ئەنوسرێ و دوبارە ئەبێتەوە.
چاخی ئه‌مه‌وی ( 057-666ز) عه‌ره‌ب ،به‌ر له فه‌تحی ئیسالمی ،خاوه‌نی شارستانی بون ،به‌اڵم شارستانێتی عه‌ره‌بی له دواوه‌ی شارستانێتیه‌کانی ساسانی ،بیزه‌نتی ،قیبتی بو .زه‌مانێکی ویست تا بتوانێ ئه‌م شارستانێتیه گه‌ورانه هه‌ڵ لوشێ .بۆیه به درێژایی ماوه‌ی فتوحات و ،ته‌نانه‌ت دوای جێگیربونی ده‌سه‌اڵتی عه‌ره‌بی– ئیسالمی ،سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی ،کە به معاویه‌ی کوڕی سوفیان ده‌س پێ ئه‌کا ( 132-110ز) له هه‌مو ناوچه‌ی رۆژهه‌اڵتی ناوه‌ڕاست دا نه‌یانتوانی ،ده‌س له به‌کارهێنانی زمانه‌کانی گه‌النی ناوچه‌که هه‌ڵبگرن: له عیراق و ئێران زمانی په‌هله‌وییان له دیوانه‌کانیان دا به کار هێناوە. له شام زمانی یۆنانییان به کار هێناوە. له میسر و سه‌روی ئه‌فه‌ریقا زمانی قیبتییان به کار هێناوە. بۆ یه‌که‌م جار له سه‌رده‌می عه‌بدولمه‌لیک کوڕی مه‌روان بڕیاری گۆڕینی زمانی ره‌سمیی دیوانه‌کان درا و ته‌عریب کرا.
ته‌عریبی زمان عه‌بدولمه‌لیک کوڕی مه‌روان ( 31-16ک) دیوانه‌کانی ته‌عریب کرد و ،تا ئه‌وسا به دینار و درهه‌می رۆمی و ئێرانی سه‌ودا و مامه‌ڵه کرا ،مه‌روان ئه‌مه‌شی گۆڕی و ،ئیتر سکه‌ش به زمانی عه‌ره‌بی لێ درا و ،دراو به زمانی عه‌ره‌بی ئایه‌ت و ناوی خه‌لیفه و شوێنی داڕشتنی لێ ئه‌نوسرا. ساڵی 30ک له شام و ساڵی 30و 33ک له عیراق ،حه‌جاجی کوڕی یوسفی سه‌قه‌فی ( 76-10ک) دیوانه‌کانی ته‌عریب کرد. 01
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ساڵی 010ک له خوراسان زمانی دیوانه‌کان ته‌عریب کرا .پرۆسه‌ی ته‌عریب له‌وێ دواکه‌وت بو چونکه دوره‌ده‌ست بو. هه‌روه‌ک دیوانه‌کانیان ته‌عریب کرد ،ئهلفباکهشیان گۆڕی .ئه‌لفبای په‌هله‌وی ژماره‌کانی زۆرتر و فێربون و نوسینی گرانتر بو ،ئه‌لفبای عه‌ره‌بی که ئاسانتر و حه‌رفه‌کانی به ژماره که‌متر بو ،جێگه‌ی گرته‌وه و ئه‌ویان له بواری به کار هێنان دا نه‌ما و ،له بیر چوه‌وه ،ئه‌میان خرایه بواری به کارهێنانه‌وه ،ساڵ له دوای ساڵ زیادتر گه‌شه‌ی کرد و پێشکه‌وت .ئیتر زمانی عه‌ره‌بی بو به زمانی ره‌سمی ،زمانی ده‌سه‌اڵتی "فاتیح" .کارمه‌ندانی ده‌زگای حوکمڕانی و ،خوێنده‌وار و رۆشنبیره‌کان هه‌وڵیان ئه‌دا فێری بن و ،پێی بنوسن و ،به‌و هۆیه‌وه خۆیان له دهسهاڵتدارانی سه‌رده‌م نزیک بخه‌نه‌وه.
شعوبیه فتوحاتی ئیسالمی ناوچه‌یه‌کی زۆر فراوانی هێنایه ژێر ده‌سه‌اڵتی خۆیه‌وه .نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و دینی جیاواز و کۆمه‌ڵی جۆراوجۆری که‌وته ژێر ده‌ست. له ژێر سایه‌ی خه‌الفه‌تی ئه‌مه‌وی دا چه‌ند جۆر خه‌ڵک هه‌بون: قه‌بیله‌کانی عه‌ره‌ب ،که موسوڵمان بون و ،ئیسالمهتییان باڵ‌و ئه‌کرده‌وه ،خۆیان به خاوه‌نی دین و ده‌وڵه‌ت ئه‌زانی و ،گه‌وره کاربه‌ده‌ستان له‌مان بون. مه‌والی ،ئه‌و ره‌گه‌زانه بون عه‌ره‌ب نه‌بون ،ئیسالمهتیان به زۆر یان به خۆشی قبوڵ کرد بو .ئه‌مانه چ وه‌کو تاک یان به کۆمه‌ڵ وه‌کو عه‌شیره‌ت ئه‌بو وهالئی خۆیان بۆ عه‌ره‌ب ده‌رببڕن و ،ناوی یه‌کێ له‌و قه‌بیله یا بنه‌ماڵه عه‌ره‌بانه‌یان هه‌ڵ ئه‌گرت. ئه‌هلی زیمه ،پێڕه‌وانی دینی یه‌هودی ،مه‌سیحی و هه‌ندێ جار سابیئه‌ی مه‌ندایی و مه‌جوس .ئه‌مانه "جزیه" یان لێ ئه‌سه‌ندن ،که باجی سه‌ر بو ،به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی له دار ئه‌ل ئیسالم دا به سه‌المه‌تی ئه‌ژین. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ویه‌کان به بێ کارمه‌ندانی ئێرانی کاروباری واڵته‌که‌یان بۆ به‌ڕێوه نه‌چو ،به‌اڵم به چاوی سوک له موسوڵمانانی ناعهرهبییان ئه‌ڕوانی و ،له پله‌ی دوه‌می هاواڵتی دا بون .ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی موسوڵمان بوبون جزیه له سه‌ر ئه‌مان نه‌بو .جزیه ته‌نیا له‌وانه وه‌رئه‌گیرا که له سه‌ر دینه‌کانی خۆیان مابونه‌وه .به‌اڵم له سه‌رده‌می ئه‌مان دا له‌گه‌ڵ زیادبونی مه‌سره‌فی خێزان و بنه‌ماڵه و ده‌ربار و داووده‌زگای حوکمڕانی ئه‌مه‌وی، پێویستیان به داهاتی زۆرتر بو ،له به‌ر ئه‌وه سه‌رانه‌یان خسته سه‌ر هه‌مو مه‌والی ،که بریتی بون له هه‌مو ئه‌و قه‌بیله و قه‌ومانه‌ی عه‌ره‌ب نه‌بون و ئیسالم بوبون .ناکۆکی نێوان هه‌ستی خۆبه‌زلزانی عه‌ره‌ب له الیه‌ک و خوازیارانی یه‌کسانی موسوڵمان ،عه‌ره‌ب و ناعه‌ره‌ب له الیه‌کی تره‌وه که پشتیان ئه‌به‌ست به " إنا خلقناکم شعوبا و قبائل" و "ال فرق بین عربي و عجمي اال بالتقوی" و "ان اکرمکم عندالله اتقاکم ".قواڵیی سیاسی، ئابوری و الیه‌نی ئایدیۆلۆجی گرته‌وه و زه‌مینه‌ی فیکری ،سیاسی ،کۆمه‌اڵیه‌تی چه‌ندین جواڵنه‌وه‌ی خوڵقاند ،له بابه‌تی بزوتنه‌وه‌ی شعوبیه ،که بزوتنه‌وه‌یه‌کی فکری بو به به‌رگی سیاسیه‌وه. هه‌مو موسوڵمانێ ،عه‌ره‌ب بوبێ یا له ره‌گه‌زێکی ناعه‌ره‌ب ،ئه‌بو پیرۆزی و گه‌وره‌یی زمانی عه‌ره‌بی ،که "زمانی قورئان و گفتوگۆی مهالئیکهتهکان و ئه‌هلی به‌هه‌شته" ،بسه‌لمێنێ" .انا انزلناکم قرآنا عربیا" .هه‌مو موسوڵمانێ ئه‌بو شایه‌تمان ،که یه‌که‌مین مه‌رجی باوه‌ڕهێنانه و نوێژکردن ،که هه‌مو رۆژێ پێنج جار دوباره ئه‌بێته‌وه و هه‌ندێ دوعای زه‌روری به زمانی عه‌ره‌بی له به‌ر بکا و فێرببێ. ته‌نیا جێگه‌ی که خه‌ڵک ئه‌یتوانی تیا بخوێنێ ،مزگه‌وت و مه‌دره‌سه دینیه‌کان بو ،ئه‌ویش به عه‌ره‌بی تیا ئه‌خوێنرا .هه‌ر بۆیه له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م دا زمانی عه‌ره‌بی ،که بو به زمانی دین و ده‌سه‌اڵت ،باڵ‌و بوه‌وه و، 01
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
گه‌شه‌ی کرد ،له سه‌ر زانستهکانی زمان و دین سه‌دان کتێبی گرنگ نوسران .هه‌زاران وشه‌ی عه‌ره‌بی تێکه‌اڵوی زمانی رۆژانه‌ی گه‌له ناعه‌ره‌به‌کان بو. له چاخی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی دا هیچ تێکستێکی ئه‌ده‌بی کوردی له به‌ر ده‌س دا نیه .فارسیش جگه له هه‌ندێ به‌شی ئاوێستا که ئه‌وه‌ی سااڵنێکی دواتر نوسراونه‌ته‌وه ،شتێکی ئه‌وتۆ به ده‌سته‌وه نیه. ئیبن ئه‌ل موقه‌فه‌ع ( 010-021ک) که سه‌ره‌تا ناوی روزبهی کوڕی دادوێ بو ،دوای ئه‌وه‌ی موسوڵمان بو، ناوی خۆی گۆڕی بۆ عه‌بدواڵ .موقه‌فه‌ع واته ده‌ست گێڕ ،چونکه حه‌جاج ده‌ستی باوکی شکاند بو .ئیبن ئه‌ل موقه‌فه‌ع چه‌ندین کتێبی له زمانی په‌هله‌ویه‌وه کردوه به عه‌ره‌بی له‌وانه :کلیله و دمنه ،تاجنامهی نه‌وشیروان، ئایین نامه ،سوخه‌نوه‌ری بزورگ (االدب الکبیر) ،سوخه‌نوه‌ری خورد (االدب الصغیر). له‌م سه‌رده‌مه‌دا چه‌ندین کتێب به عه‌ره‌بی نوسراون ،باسی شه‌ڕوشۆڕی کورد و ئه‌میر و سه‌رداره جه‌نگیه‌کانی ئه‌کا .به‌اڵم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌دیب و ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی ،چ شیعر بێ یان په‌خشان ،تێدا نیه .به‌اڵم له ناو ئه‌و سه‌دان کتێبه‌دا که له‌و سه‌رده‌مه‌دا و دواتر به عه‌ره‌بی نوسراون ،هه‌ندێکیان کورد نوسیونی ،به‌اڵم به زمانی عه‌ره‌بی .له‌وانه: ابو حنیفة الدینوري ( 371 - 303ز 033 /ک) ابن قتیبة الدینوري ( 337 - 303ز 091 - 003 /ک) ابن االثیر الجزري ( 0033 -0012ز 132 - 666 /ک) ابن الصالح الشهرزوري ( 113 - 699ک) ابن خلکان ( 0030 -0000ز 130 - 123 /ک)
چاخی عه‌باسی ( 6551 - 057ز) به هاتنی مه‌غۆل و کوشتنی خه‌لیفه کۆتایی دێ ( 161ک 0063 /ز) له سه‌رده‌می عه‌باسی دا ،که ئیمپراتۆره‌که له به‌ر فراوانی له که‌ناره‌کانی دا هه‌ندێ بنەماڵەی بومی بوژانەوە و ده‌سه‌اڵتی خۆجێیی دروستبون .له‌م ناوچانه‌دا زمانی فارسی که‌وته بوژانه‌وه. خه‌الفه‌تی عه‌باسی به جۆرێ فراوان بوبو له باکوری ئه‌فه‌ریقاوه تا سنوری چینی گرتبوه‌وه .خوراسان که ناوچه‌یه‌کی دوره‌ده‌ستی ده‌سه‌اڵتی به‌غداد بو له الیه‌ن خه‌لیفه‌کانی عه‌باسیه‌وه سپێردرا بو به بنه‌ماڵه‌ی سامانی. ئه‌ماره‌تی سامانی ( 337 - 097ک 777 - 370 /ز) که له خوراسان دا دامه‌زرا ،زیاتر له سه‌ده‌یه‌ک مایه‌وه. له سه‌رده‌می ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا ئه‌ده‌بی ئێرانی سه‌رله‌نوێ هه‌ستایه‌وه .له ده‌رباری ئه‌م ئهمیرانهدا ژماره‌یه‌ک شاعیر و نوسه‌ر کۆبونه‌وه سه‌روه‌ریه‌کانی رابوردوی ئێرانیان زیندو کرده‌وه .روده‌کی ( 307ک 710 /ز مردوه) که به باوکی شیعری فارسی دائه‌نرێ لێره‌وه سه‌ری هه‌ڵدا .کلیله و دمنه‌ی له په‌هله‌ویه‌وه به شیعری دوبهیتی مه‌سنه‌وی وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر فارسیی ده‌ری ،هه‌روه‌ها سندبادنامهشی هه‌ر وه‌رگێڕاوه .جگه له شیعری ستایشی ئه‌میره‌کانی سامانی. له چاخی ساسانی دا په‌هله‌وی زمانی ره‌سمی ،له هه‌مان کات دا ،زمانی شیعر و ئه‌ده‌ب بو ،به‌اڵم له چاخی سامانی دا زمانی په‌هله‌وی و ئه‌لفبای په‌هله‌وی باوی نه‌ما بو ،زمانی "فارسیی ده‌ری" که زمانی دانیشتوانی ناوچه‌که و یه‌کێ له لقه‌کانی زمانی په‌هله‌وی بو ،به ئه‌لفبای عه‌ره‌بی ،بو به سه‌ره‌تای ده‌س پێ کردنی ئه‌ده‌بی فارسی دوای ده‌سه‌اڵتی عه‌ره‌بی -ئیسالمی له خوراسان دا و ،زۆری نه‌خایاند سه‌رانسه‌ری ئێرانی گرته‌وه.
01
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
بۆ یه‌کێ بیه‌وێ له سه‌ر مێژوی ئەدەبی فارسی ئاگاداری وەربگرێ ئه‌توانێ له‌م سه‌رچاوانه‌دا بگه‌ڕێ: ادوارد براون ،تاریخ ادبیات ایران ،ئەم مێژوە چوار (جلد) ە: جلد اول ،از قدیمترین ایام تا عصر فردوسی ،ترجمە علی پاشا صالح ،انتشارات مروارید. جلد دوم ،از فردوسی تا سعدی ،ترجمە و حواشی بقلم فتح الله مجتبائی ،انتشارات مروارید. جلد دوم ،از فردوسی تا سعدی ،نیمە دوم ،ترجمە غالمحسین صدری افشاری ،انتشارات مروارید. ئەم مێژوە چەند جارێ تەرجومە کراوە و چەندین جار چاپ کراوە. هەروەها ذبیح الله صفا ،تاریخ ادبیات ایران ،جلد 0و .0 بۆ یه‌کێ بیه‌وێ له سه‌ر مێژوی ئەدەبی عەرەبی ئاگاداری وەربگرێ ئه‌توانێ له‌م سه‌رچاوانه‌دا بگه‌ڕێ: جرجي زیدان ،تاریخ اداب اللغة العربية ،اربع مجلدات. حنا الفاخوري ،تاریخ االدب العربي. حنا الفاخوري .الجامع في تاریخ االدب العربي ،االدب القدیم .منشورات ذوي القربی. حنا الفاخوري .الجامع في تاریخ االدب العربي ،االدب الحدیث .منشورات ذوي القربی.
01
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
نیگایەکی تر لە
بەردە نیگارینەکەی دەربەندی گاور
لە چەند جێگەی سەختی کوردستانی عیر اق لە سەر تاشەبەردی شاخەکانی نیگاری جۆراوجۆر نەخشێنراوە. هەندێ لەمانە کەموزۆر بابەتیان لە سەر نوسراوە .بەاڵم تا ئێستا شوێنەوارناسی شارەزای کورد لێکۆلێنەوەی زانستی نەکردوە و ،هەلومەرجی نائارامی سەدەی بیستەم زەمینەیەکی لە بار نەبوە بۆ کاری پشکنین و گەڕانی ئارکیۆلۆجی .بۆیە زۆری ئەو بابەتانە ئەوی دیارن و دۆزراونەوە هەندێکیان هێشتا وەکو مەتەڵی هەڵنەهێنراو ماونەتەوە ،چ جای ئەوانەی هێشتا لە ژێر گڵ دان ،یا بە نەناسراوی فەرامۆش کراون. لە ناو بەردە نیگارینەکان دا ،ئەوەی لێرەدا قسەی لە سەر ئەکرێ نەخشەکەی "دەربەندی گاور" ی ناو شاخەکانی قەرەداخە کە بە ناوی "نارام سین" ەوە ناوی دەرکردوە. نارام سین نەوەی سەرجۆنی ئاکەدی بوە .لە سەدەی بیست و سێیەمی پێش زاین دا شای واڵتی ئاکەد بوە .لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئەم دا لە چەندین ناوچەی واڵتەکەی دا یاخیبون و هەڵگەڕانەوە و شۆڕش روی داوە. چەند جارێ هێرشی کراوەتە سەر .ئەویش زنجیرەیەک لەشکرکێشی کردوە بۆ سەر رۆژهەاڵت و رۆژئاوا و، باشور و باکوری واڵتەکەی لەوانە بۆ سەر مەڵبەندی ژیانی گەلی لولوبی .لە شەڕێک دا لە گەڵ گوتیەکان سەری ()0 تێ دا چوە ( 0020 – 0020پ ز) نارام سین گۆیا لولوبیەکانی لە شەڕێک دا شکاندوە کە شاکەیان ،ساتونی ،سەرکردایەتی کردون. سەرکردەکانی بە دیل گرتون و واڵتەکەی داگیر کردون ،بە پێی لێکۆڵینەوەی شوێنەوارناسەکان ،بۆ یادەوەری پیرۆزیی ئەم روداوە گەورەیە "کێلی سەرکەوتنی" لە بەرد داتاشیوە و لە پایتەختەکەی دا چەقاندویەتی .لەو کێلەد ا خۆی وەکو قارەمانێکی خاوەن زۆر و توانا هەنگاو ئەنێ و لولوبیەکانیش بە شکاوی لە بەر پێی دا کەوتون. کێلەکە نزیکەی دو مەتر بەرزە .لە بەرد داتاشراوە .نارام سین خۆی کەوایەکی کورتی لە بەردایە ،سنگی روتە، تیر و کەوان و تێاڵی پێیە .کاڵوێکی لە سەردایە کە دو شاخی پێوەیە ،ئەوەش بە پێی لێکدانەوەی شوێنەوارناسەکان نیشانەی "خوایاندن :تألیه" ی نارام سین بوە. 01
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
لە هێرشێک دا کە ئیالمیەکان کردویانە بۆ سەر "سیپار" و ئاکەدیەکانیان شکاندوە و شار و ئاواییەکانیان تااڵن کردون ،یەکێ لە دەسکەوتەکانی ئەو تااڵنیە ئەم کێلە بوە کە لەگەڵ خۆیان بردویانەتەوە بۆ واڵتەکەی خۆیان .تیمێکی ئارکیۆلۆجی فەرەنسی بە سەرپەرشتی دومۆرگان ساڵی 0720لە "سوسە" دۆزیویانەتەوە و ()0 بردویانەتەوە بۆ فەرەنسا لە "مۆزەی لوڤەر" دایان ناوە. (بڕوانە نیگاری ژمارە :0کێلی سەرکەوتنی نارام سین)
لولوبیەکان کێ بون؟ زنجیرەی چیاکانی زاگرۆس و بنارەکانی و داوێنەکانی چەندین گەل و خێڵی تێدا ژیاوە .یەکێ لەو گەالنە لولوبیەکان بوە .مەڵبەندی ژیانی لولوبیەکان شارەزور بوە .لولوبیەکان هاوزەمانی سومەری و ئاکەدی و بابلیەکان بون .ئەوەی ساغ بۆتەوە لولوبیەکان لە رەگەزی "سامی" نین. مێژونوس و شوێنەوارناسەکانی عەرەب ،بە تایبەتی ئەوانەی عیراق ،هەروەها ئەوانەی کە جولەکەن ،هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ ئەوەی شارستانێتی میزۆپۆتامیا ،بە تایبەتی ئاکەدی و بابلی و ئاشوری ،بکەن بە شارستانێتیەکی "سامی" .تا ئێستا نەیانتوانیوە رەگەزی سۆمەری ببەنەوە سەر گەالنی سامی و نەیانتوانیوە رەگەزی گەالنی زاگرۆس دیاری بکەن .کە باسی گەالنی زاگرۆس ئەگێڕنەوە بە شەڕاوی و دواکەوتوی دور لە شارستانێتی باسیان ئەکەن .زۆر لەو مێژونوسانەش کە باسی لولوبیەکان ئەکەن بە گەلێکی شەڕانی و دواکەوتوی دائەنێن کە سەرومڕ لە کێشە و ناکۆکی دا بون لە گەڵ شارستانێتی میزۆپۆتامیا و ،بە یەکێ لە هۆکانی هەرەس و کۆتایی ئەو شارستانێتیەیان دا ئەنێن. هەواڵی لولوبیەکان ،چەند جارێ ،لە الوژە و داستان و بەڵگەکانی ئەو سەردەمەدا هاتوە :لە کێلی سەرکەوتنی نارام سین دا ،لە هەندێ لە خشتە نوسراوەکانی شمشارەدا ،لە مۆنۆمێنتی ئان‌و بانینی سەرپولی زەهاودا ،لە بەردە نوسراوەکانی بێتواتە و هەڵەدنی دا ،هەروەها لە الوژەی لوگالباندا و مەلی ئانزود و ،لە الوژەی نارام سین دا ،ناوی لولوبی باس کراوە. دانەری "الوژەی نارام سین" روخساری لولوبیەکانی بە قەلەڕەش و بیچمیانی بە داڵ شوبهاندوە .گوایە شاکەیان و باوکیان ناوی "ئان‌و بانینی" و شاژنەکەیان و دایکیان ناوی "مالیلی" بوە .حەوت برا سەرکردایەتی لەشکرەکەیان کردون .لە چیاکانەوە هاتونەتە خوارەوە هێرشیان هێناوە .باسی چەند شەڕێ ئەکا کە لولوبیەکان بە جۆرێکی ئەوەندە سەخت لەشکرەکەی نارام سینیان شکاندوە گەیشتۆتە ئەو باوەڕەی لولوبیەکان مرۆڤ نەبن و شەیتان بن .ئەفسەرەکانی راسپاردوە چەند کەسێکیان لێ بە دیل بگرن تاقیکردنەوەیان لە سەر بکەن. بە تیر کەللەسەریان کون بکەن بزانن خوێنیان لێ دێ یا نا .ئەگەر خوێنیان لێ بێ ئەوا دیارە ئەوانیش مرۆڤن و ئەتوانرێ بشکێنرێن و لە ناو ببرێن ،ئەگەر خوێنیان لێ نەیەت ئەوا ئەوان دێ‌و و درنج و شەیتانن ،چار ناکرێن و ئەبێ لە دەستیان را بکەن .لە بەر ئەوەی کە سەری دیلەکانیان بریندار کردوە و خوێنیان لێ هاتوە ()3 بۆیان دەرکەوتوە ئەوانیش وەکو ئەمان مرۆڤی ئاسایین ئەوسا پەالماریان داون و شکاندویانن. تا ئێستا ،ئەوەندەی بەندە ئاگاداری بێ ،لێکۆڵینەوەیەکی هەمەالیەنەی تێروتەسەل تایبەت بە گەلی لولوبی نەکراوە .زانیاریەکانی هەن کەم و ناتەواون .ئەوانەش کە لە سەریان نوسیون هەمان زانیاریەکانی پێش خۆیان دوبارە کردۆتەوە .رەنگە لێکۆڵینەوەی ئارکیۆلۆجی و ئەنترۆپۆلۆجی و فیلۆلۆجی لە پاشەرۆژدا بتوانێ هەندێ الیەنی تاریکی مێژوی گەلی لولوبی زاگرۆسی رون بکاتەوە. لولوبیەکان ،یەکێکن لەو گەالنەی نەتەوەی کوردی ئێستایان پێک هێناوە.
01
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
ناو ،بە تایبەتی ناوی کۆن ،بۆ لێکۆڵینەوەی مێژویی گرنگیەکی تایبەتی هەیە .ساخکردنەوەی و چونە بنج‌و بناوانی رەنگە هەندێ جار یارمەتیدەر بێ بۆ روناک کردنەوەی هەندێ الیەنی تاریکی قۆناغەکانی رابردو. ناوچەی قەرەداخ ،وەکو زۆر ناوچەی تری کوردستان ،کە بە درێژایی زەمان ،مەڵبەندی ژیانی مرۆڤ بوە، ناوچەیەکی دەوڵەمەندە لە بواری ناوی کۆن دا ،ناوی شاخ و لوتکە و بەشەکانی ،ناوی کانی و چەم و روبار و کارێز و ئەستێڵ و بیرەکانی ،ناوی گوند و زەویەکانی و ئاوایی و کاولەکانی ...تۆمارکردن و ساخکردنەوە و لێکدانەوەیان ،دۆزینەوەی رەگ و بنجەکانیان بە یارمەتی فەرهەنگی زمانە زیندوەکان و ،بە یارمەتی فەرهەنگی زمانە مردوەکان ...ئەشێ هەندێ مەتەڵی هەڵنەهێنراو بۆ توێژەرەکان رون بکەنەوە. زنجیرەی شاخەکانی قەرەداخ کە سەرێکی دەربەندی بازیانە و سەرێکی تری دەربەندی خانە ،چەندین دەربەندی تێدایە ،لەوانە :دەربەندی باسەڕە ،دەربەندی سەگرمە ،دەربەندی ئەستێڵ ،دەربەندی گۆشان، دەربەندی گاور... باسه‌ڕه :وەکو (فرهنگ فارسی ،دکتر محمد معین) لێکی داوەتەوە ،وشەیەکی پەهلەویە واتە" :زەویەک کە بۆ کشتوکاڵ ئامادە کرابێ .کشت زار" .جگە لەم دەربەندە گوندێکیش لە بناری کۆسرەت ناوی باسەڕەیە .ئێستا ئەم وشەیە لە زمانی گفتوگۆی جوتیارانی کورد دا لە بیرچۆتەوە و ،بە کار ناهێنرێ ،بەاڵم لەم دو ناوەدا ماوە. سەگرمە :وەکو (فرهنگ فارسی ،دکتر محمد معین) لێکی داوەتەوە ،وشەیەکی کۆنە ،واتە" :ناوچەوان ،تەوێڵ، جەبهە ،هەروەها خەتی ناوچەوان" .ئێستا ئەو وشەیە لە زمانی گفتوگۆی کوردی دا لە بیر چۆتەوە ،بە کار ناهێنرێ .بەاڵم لەم ناوەدا ماوە. گاور :ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ وشەی "گبر" ی زەردەشتی یا هەر مەبەستێکی تر ،کورد لە بەکارهێنانی وشەی "گاور" مەبەستی "کافر" بوە ،ئێستاش هەروایە .بە زۆری بە شوێنەوارە دێرینەکانی پێش ئیسالم وتراوە: "گاورکرد" واتە دەسکردی کافرەکان .بەم تێگەیشتنە کە زۆرایەتی گەلی کورد موسوڵمان بون تێکدان و خراپکردنی شوێنەوارە کۆنەکانیان بە کارێکی ئاسایی زانیوە. ئەو دەربەندەی قەرەداخیش ناو نراوە "دەربەندی گاور" چونکە لە سەر روی الیەکی شاخەکەی ناو دەربەندەکە نەخشی کەسێ کێشراوە کە بە پێی تێگەیشتنی دانیشتوانی ناوچەکە کافر بوە .زۆر لەوانەی لەوێوە تێ پەڕیون ئەگەر بۆیان کرابێ زەرەرێکیان پێ گەیاندوە ،بە تایبەتی لەو کاتەوە کە تفەنگ پەیدا بوە .یەکەم کەسی کە بایەخی بە نەخشەکەی دەربەندی گاور دابێ ئەدمۆنس بوە .ئەدمۆنس زانای شوێنەوارناسی نەبوە .ئەدمۆنس لە بیستەکانی سەدەی بیستەم دا بۆ راونانی شێخ مەحمود ئەفسەری سیاسی هێزەکانی بەریتانیا بوە لە ناوچەی سلێمانی و ،دواتریش راوێژکاری سیاسی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عیراق بوە .ئەدمۆنس خۆی لە کتێبەکەی دا بە ئینگلیزی" :کورد و تورک و عەرەب" چیرۆکی سەردانی بۆ ئەم نەخشە ئەگێڕێتەوە. ئاغایەکی جافەرانی سەیرانێکی بۆ ئەدمۆنس ساز کردوە .لە سەر خوانێکی رازاوە میوانداریی ئەو و کۆمەڵێ کەسایەتی ناوچەکەی کردوە .ئەدمۆنس لە پەراوێزی ئەم سەیرانەدا داوای لێ کردون بیبەن بۆ سەیری بەردە نیگارینەکەی دەربەندی گاور .لە بەر ئەوەی رێگەی ئۆتۆمۆبیلی نەبوە بە سواری بە ڕی کەوتون و بەشێکی رێگەکەشیان بە پێ بڕیوە تا گەیشتونەتە شوێنی مەبەست .ئەو کاتە هێشتا تفەنگ و چەکی ئاگردار لە ناو خەڵکی ناوچەکەدا زۆر نەبوە و ،هاتوچۆی رێبواریش بە ناو دەربەندەکەدا کەم بوە ،لە بەر ئەوە گەیاندنی زەرەری مرۆیی بە نەخشەکانی بەردەکە لە چاو گەیاندنی زەرەری سروشتی دا کەمتر بوە ،ئەوسا سیمای کەسەکانی نیگارەکە لە ئێستا زەقتر دیار بوە. 01
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئەدمونس بەرزیی بااڵی قارەمانە راوەستاوەکەی ناو مۆنۆمێنتەکەی بە دە پێ خەماڵندوە ،هیچ نوسینێکی بە "خەتی مێخی" لە سەر نەدیوە .بە دەستی چەپ کەوانی هەڵگرتوە و دەستی راستی لە سەر شیرێکی شاهانە داناوە .پەنج ەکانی موستیلەیان تێدایە و پشتێنێکی لە پشت دایە چوار قەدە .سنگی روتە و کەواکەی تا سەر ئەژنۆیە .زۆر و توانا لە لەش و بازوی دا بینراوە .قاچی چەپی بەرز کردۆتەوە وەکو بە شاخ دا سەر بکەوێ، ()1 چەند کەسێ لە بەر پێی دا کەوتون .گەورەیی لەشی کەوتوەکان چواریەکی لەشی قارەمانەکەیە. پێ ئەچێ ئەدمۆنس وێنەکانی نەخشەکەی دەربەندی گاور ،کە بە دەزگای فۆتۆگراف گرتویەتی ،و زانیاریەکانی لە سەر شێوەی مۆنۆمێنتەکە ،دابێ بە سێر سدنی سمیس ،کە ئەودەم دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری عیراق بوە ،ئەویش لێی کۆڵیوەتەوە و ،بە پێی لێکدانەوەی خۆی هەندێ لە یەکچونی دیوە لە نێوان ئەم نەخشە و ئەو کێلەی نارام سین کە لە سوسە دۆزراوەتەوە و لە مۆزەی لوڤەر لە فەرەنسا دانراوە .بە بیانوی ئەم لە یەکچونەوە سمیس وای داناوە ئەمیش پەیکەری نارام سینە بە بۆنەی شکاندنی لولوبیەکانەوە لەم دەربەندەدا نەخشاندویەتی .بە دوای ئەودا ئیتر هەرکەس ،لە بێگانە و لە کورد ،باسی ئەم نیگارەی کردبێ هەمان قسەی دوبارە کردۆتەوە ،یەکێ لەوانە خانمێکی ئەڵمانیە ،د ئیڤا شترۆمنکر ،کە ساڵی 0712بە ئاگاداری فەرمانگەی شوێنەواری عیراق سەردانی دەربەندی گاوری کردوە و وێنەی بەردەکەی گرتوە و نیگاری کێشاوە. بۆچونەکەی ئەویش نزیکە لە هەمان بۆچونەکەی سمیس بە هەمان بیانوی ئەوەی کە سەروسەکوتی قارەمانی ()6 نیگارەکەی دەربەندی گاور و قارەمانەکەی کێلی سەرکەوتنی نارام سین لە یەک ئەچن. (بڕوانە نیگاری ژمارە :0مۆنۆمێنتی دەربەندی گاور) نیگایەکی ورد لە نیگار ی گاورەکەی قەرەداخ و بەراوردکردنی لە گەڵ هەندێ نیگاری هاوشێوەی دا سەیرکەر ئەخاتە گومانەوە ،گومان لە دروستیی ئەو لێکدانەوەیەی کە نەخشەکەی دەربەندی گاور نەخشی نارام سین بێ، لە بەر ئەوەی: لە سەر بەردە نیگارینەکەی دەربەندی گاور هیچ نوسینێ ،بە خەتی مێخی یا بە خەتێکی تر ،نیە تا یەکەم، بکرێتە بەڵگەی ئەوەی بێ دودڵی بوترێ ئەم نەخشە هی نارام سینە یا هی کەسایەتیەکی ترە. دوەم،
11
هاوشێوەی ئەم نەخشە ،کە قارەمانێ بە پێوە راوەستاوە و ،چەند دیلێ لە بەر پێی دا بە کەساسی کەوتون ،چەندین نەخشی تر لە تاشەبەردەکانی ئەو ناوچەیەی کوردستان دا تاشراون ،کە هی نارام سین نین ،لەوانە: نەخشێ لە سەرپولی زەهاوی سەر بە ئوستانی کرماشان ،لە کوردستانی ئێران ،کە نوسینی لە سەرە و دوای خوێندنەوەی دەرکەوتوە کە نەخشی شای لولوبی "ئان‌و بانینی" ە .ئەم نەخشە بە پێچەوانەی کێلی سەرکەوتنی نارام سینەوە ،ئان‌و بانینی ،شای لولوبی ،دوژمنەکانی شکاندوە و لە بەر پێی دا بە کەساسی کەوتون و ،پێی لە سەر سنگی یەکێکیان داناوە و ،دوانیش بە دەستبەستراوی خۆیان خزاندۆتە پشتی ماخوا نینی و ،شەشی تریش بە روتوقوتی لە ژێر پێیەوە ریز کراون .بە خەتی مێخی و بە زمانی ئاکەدی لە تەنیشتیەوە نوسراوە" :ئان‌و بانینی شای لولوبوم نیگاری خۆی و نیگاری نینی لە کێوی باتیر کێشاوە .ئەو کەسەی ئەم تەختە بسڕێتەوە گرفتاری نەفرینی ئان‌و ،ئانونوم ،بەل ،بلیت ،رامان ،ئیشتار ،سین و شاماش بێ و وەچەکانی ()1 تەفروتونا بن". (بڕوانە نیگاری ژمارە :3مۆنۆمێنتی سەرپولی زەهاو)
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
نەخشێ لە دەربەندی بێلولە (هۆرین و شێخان) لە قەزای دەربەندیخانی پارێزگای سلێمانی، قارەمانەکە کە رەنگە یەکێ بێ لە سەردارەکانی ناوچەکە بە پێوە راوەستاوە دیلێکی لە بەر پێ دایە و دیلێکی تریش دەستی پاڕانەوەی بۆ بەرز کردۆتەوە .ستونێ نوسینی بە "خەتی مێخی" لە سەرە، ()9 هێشتا بە تەواوی لێکۆڵینەوەی لە سەر نەکراوە. (بڕوانە نیگاری ژمارە :1مۆنۆمێنتی دەربەندی بێلولە) جگە لەمانە چەندین نەخشی تر هەن کە هێشتا لێکۆڵینەوەیان لە سەر نەکراوە ،یان لێکۆڵینەوەیان هێشتا ناتەواوە ،لەوانە: نەخشێ لە بێتواتەی قەزای رانیەی پارێزگای سلێمانی کە هەندێکی براوەتە بەغداد و هەندێکی براوەتە ئیسرائیل و ،هەندێ بەردی نوسراوی بە "خەتی مێخی" و بە "زمانی ئەکەدی" لە نزیکەوە ()3 دۆزراوەتەوە .هەندێ لێکۆڵینه‌وه لە سەر کراوە. نەخشێ لە دەربەندی رەمکان لە قەزای رانیەی پارێزگای سلێمانی کە هێشتا لێکۆڵینەوەی لە سەر نەکراوە. دو نەخش لە شاخی پیرەمەگرون لە قەزای دوکانی پارێزگای سلێمانی کە هێشتا لێکۆڵینەوەیان لە سەر نەکراوە و ،بەردێکی نوسراو بە "خەتی مێخی" و بە "زمانی ئەکەدی" لە نزیکیانەوە ()7 دۆزراوەتەوە. (بڕوانە نیگاری ژمارە :6نەخشی چیای پیرەمەگرون) نەخشێ ل ە چیای هەریری قەزای سۆرانی پارێزگای هەولێر کە هێشتا لێکۆڵینەوەی لە سەر ()02 نەکراوە. (بڕوانە نیگاری ژمارە :1نەخشی چیای هەریر) نەخشێ لە دەربەندی باسەڕە ،کە ئەویش یەکێکە لە دەربەندەکانی زنجیرەی شاخەکانی قەرەداخ، ()00 هێشتا لێکۆڵینەوەی لە سەر نەکراوە. سێیەم،
نەخشی نارام سین کە لە سوسە دۆزراوەتەوە شاخدارە ،ئەوەش کە بە پێی لێکدانەوەی شوێنەوارناسەکان ،نیشانەی "خوایاندن" ی نارام سینە ،لە کاتێک دا نەخشەکەی سەرپولی زەهاو و نەخشەکەی دەربەندی بێلولە و نەخشەکەی دەربەندی گاور ،کاڵوی ئاسایی‌یان لە سەردایە و شاخدار نین.
چوارەم،
بۆ هەڵکۆڵینی مۆنۆمێنتێکی گەورەی لەو ئەندازەیە لە سەر بەردی رەق و ،لە الپاڵی شاخێکی ناو قواڵیی ناوچەیەکی سەختی شاخاوی ،کە نیشانەی سەرکەوتنی داگیرکەری بێگانە بێ بە سەر دانیشتوانی بومیی ناوچەیەک دا ،کە بە شەڕانی و شەڕکەر ناسرابن ،کارێکە پێویستی بە ژ مارەیەکی زۆر وەستا و کرێکار و پاسەوان و ،پێویستی بە کەرەستە و دەسکەال و ئامڕاز و کەلوپەلی تایبەتی و ،پێویستی بە مانەوەی ماوەیەکی درێژی تەواوکردن هەیە ،کە ئەگەر خەڵکی ناوچەکە خۆیان ئەو پێویستییانە ئامادە نەکەن ،کارێکی سەختە داگیرکەر بتوانێ بە ئاسانی ئەنجامی بدا و بڕوا و بە جێی بهێڵێ و ،هەزاران یا سەدان ساڵ بە بەر چاوی خەڵکی ناوچەکەوە بە ساغی بمێنێتەوە. 10
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
وشەی نائاشنا بومیی :محلی ،لە زمانی کوردی دا ئەم وشەیە لەم وشە لێکدراوانەدا بە کار ئەهێنرێ :بومەلەزرە ،بومەلێڵ، مەرزوبوم، پەیکەر :تەنێ کە لە بەرد بتاشرێ یا لە قوڕ ،تەختە ،مەعدەن ،یا هەر کەرەستەیەکی تر دروست بکرێ بتوانرێ بە قنجی دابنرێ و هەر چوار الی بۆش بێ .ئەگەر لە بەر رێگریی دینیی نەبێ رەنگە گونجاوترین دەستەواژە بۆ ئەم جۆرە هونەرە وشەی "بت" بێ. نیگار :نەخشی مرۆڤ یا هەر شتێکی تر کە بە دەست ،نەک بە دەزگای فۆتۆگراف ،لە سەر بەرد ،قوڕ، تەختە ،چنراو ،یا هەر شتێکی تر کێشرا بێ. بۆ فۆتۆ گراف. وێنە: نیگارین :تابلوی نەخشێنراو .نالی ئەڵێ" :دیدەم هەمو شۆراوە بە شۆراوی سوروشکم /لەم لەوحە نیگارینە نە عەین و نە ئەسەر ما" بەردێکی ئەستونی بۆ ناسینەوەی جێیەک بە قنجی دانرا بێ ،وەکو :کێلە شین ،لە نێوان سنوری کێل: سیدەکان – شنۆ دا .یا لوتکەی کێوێک کە بە ئەستونی بەرز بوبێتەوە ،وەکو :کێلی بابل لە چیای ئاسۆس .کێل کێل لە چیای کۆڕەک ،یا گوندێ بەوەوە ناو نرابێ ،وەکو :کێلێ ،لە قەاڵدزێ .کێلە سپی ،لە قەرەداخ .ناو کێلەکان ،لە چۆمان. سەرچاوە
.0
.0 .3 .1
.6
ا .م .دیاکونوف ،تاریخ ماد ،ترجمە کریم کشاورز ،شرکت انتشارات علمی و فرهنگی ،تهران .0316ص ( .021بە فارسی) دیاکونوف ،ل .023 طه باقر ،مقدمة في تاریخ الحضارات القدیمة ،دار الوراق ،بیروت .0227ص ( .121 – 120بە عەرەبی) د فوزي رشید ،نرام سین ملک جهات العالم االربعة ،بغداد ( .0772بە عەرەبی) .پێ ئەچێ د فەوزی ئەم کتێبەی بۆ مەبەستی سیاسی نوسی بێ ،چیرۆکی بلیمەتی و قارەمانێتی نارام سین بە جۆرێ ئەگێڕێتەوە ،کە وەکو یەکێ بێ لە کەسایەتیە هەڵکەوتوەکانی زەمان و زەمینی سەردەمی دەسەاڵتی بەعس. کێلی سەرکەوتنی نارام سین طه باقر ،مقدمة في ادب العراق القدیم ،دار الوراق ،بیروت .0202ص ( .096 – 091بە عەرەبی) وەرگێڕانەکەی: (بە عەرەبی) ،ادموندز ،کرد وترک وعرب ،ترجمة جرجیس فتح الله ،بغداد ،ص .300 – 300 (بە فارسی) ،ادموندز ،کرد وترک و عرب ،ترجمە ابراهیم یونسی ،تهران ،ص .370 – 370 بۆ نیگاری دەربەندی گاور بڕوانە: طه باقر و فٶاد سفر ،المرشد الی مواطن االثار والحضارة (الرحلة الرابعة .بغداد – کرکوک -السلیمانیة) ،بغداد .0711الشکل ( .1بە عەرەبی) ایفا شترومنکر ،المنحوتة الصخریة (دربندي کاور في قرداخ) ،ترجمتها عن االلمانیة شاري کاظم السماوي( ،گۆڤار) هەزارمێرد ،ژمارە ،06سلێمانی ،ئازاری .0220بەشی عەرەبی ،ل .00 لەم سااڵنەی دوایی دا هەندێ لە شوێنەوارناسەکانی کورد کەوتونەتە گومان لەوەی بەردە نیگارینەکەی دەربەندی گاور هی نارام سین بێ .بۆ نمونە بڕوانە: کەمال نوری مەعروف ،تیشکێک بۆ سەر نەخشە هەڵکەندراوەکەی دەربەندی گاور( ،گۆڤاری) هەزارمێرد ،ژمارە .1 سلێمانی ،حوزەیرانی .0773ل 01. – 1
11
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە .1بۆ نیگاری سەرپولی زەهاو بڕوانە: دیاکونوف ،تاریخ ماد ،ترجمة کریم کشاورز ،ص .023 طه باقر و فٶاد سفر ،المرشد الی مواطن االثار والحضارة (الرحلة السادسة .بغداد -حلبچة) ،بغداد .0711الشکل .6 (بە عەرەبی) .9بۆ نیگاری دەربەندی بێلولە بڕوانە: دیاکونوف ،تاریخ ماد ،ترجمە کریم کشاورز ،ص .001 طه باقر و فٶاد سفر ،المرشد الی مواطن االثار والحضارة (الرحلة السادسة .بغداد -حلبچة) ،بغداد .0711الشکل .1 کەمال نوری مەعروف ،تیشکێک بۆ سەر نەخشە هەڵکەندراوەکانی دەربەند بێلولە( ،گۆڤاری) هەزارمیرد ،ژمارە ،7 سلێمانی ،ئەیلولی .0777ل 09. – 6 .3د عبدالهادی الفٶادي ،نەخش و نوسینەکانی بێتواتە( ،مجلة) سومر ،الجز‌ء االول والثاني– المجلد الرابع والثالثون ،بغداد .0793بەشی ئینگلیزی ،ل 000. .7زەردەشت ،شاخی پیرەمەگرون :شوێنەوارە دێرینەکانی لە پارێزگای سلێمانی( ،گۆڤاری) هەزارمێرد ،ژمارە ،0ئابی .0779ل .12 – 30 رافدة عبدالله عبدالصمد و کوزاد محمد احمد ،صخرة غریب هەڵەدنی ..حقائق ومعلومات وثائقیة( ،گۆڤاری) هەزارمێرد، ژمارە ،0سلێمانی ،بەشی عەرەبی ،ئابی ،0779ل .003 – 006 کوردستان کەمال ،دۆزینەوەی نەخشێکی هەڵکۆڵراوی دیکە لە چیای پیرەمەگرون( ،گۆڤاری) هەزار مێرد ،ژمارە .02 سلێمانی ،کانونی یەکەمی .0777ل .013 – 010 کمال رشید رحیم ،مشروع استنساخ منحوتتي جبل بیرمکرون المقد‌س في موقعي (میرقولي) و (ربنە)( ،گۆڤاری) هەزارمێرد ،ژمارە ،03کانونی یەکەمی .0220بەشی عەرەبی ،ل .013 – 063 کۆزاد محەمەد ئەحمەد ،کوردستانی ناوەڕاست لە نیوەی یەکەمی هەزارەی دوەمی پ .ز .دا ،چاپی دوەم ،بنکەی ژین، سلێمانی .0223ل .039 - 010 "میرقولی" و "رەبەنە" کە ناوی شوێنی دو بەردی نیگارینن لە چیای پیرەمەگرون و" ،تابین" کە ناوی گوند و چەم و یەکێ لە تەنگەکانی پیرەمەگرونە ،هەندێ شیکردنەوەیان بۆ کراوە ،ئەهێنێ قسەی زیاتریان لە سەر بکرێ .بە چاکم زانی لێرەدا ،بە پێی ئاگاداری خۆم ،بەشداریەک لە رونکردنەوەیان دا بکەم: میرقولی :بەنـدەی مـیر ،کۆیلەی مـیر .قول (قل) وشەیەکی تورکیە بە واتای بەندە یا کۆیلە ،لە باتی وشەی (عبد) ی عەرەبی بە کار هاتوە ،وەکو "محمدقلی :عبدالمحمد – کۆیلەی محەمەد"" ،حسینقلی :عبدالحسین – کۆیلەی حسەین"، "رضاقلی :عبدالرضا – کۆیلەی رەزا" ...بڕوانە :دهخدا ،لغت نامە. رەبەنە :رهبنة ،رهبان ،راهب ،وشەیەکی عەرەبیە بۆ کەسێ بە کار هێنراوە کە لە ترسی خوا ژنی نەهێنابێ ،دەستی لە دنیا هەڵگرتبێ ،بە تەنیا لە کونجی پەرستگایەک دا خەریکی خواپەرستی بوبێ .بڕوانە :المنجد ،هەروەها دهخدا ،لغت نامە. لە زمانی ئێستای کوردی دا "رەبەن" بە کەسێ ئەوترێ کە بەلەنگاز و تەنیا و گۆشەگیر بێ ،یا سەڵت بێ. تابین :سەربازێ کە پلەی نەبێ .بڕوانە :دکتر محمد معین ،فرهنگ فارسی. .02بۆ نیگاری چیای هەریر بڕوانە: طه باقر و فٶاد سفر ،المرشد الی مواطن االثار والحضارة (الرحلة الخامسة .بغداد -اربیل) ،بغداد .0711الشکل .1 (بە عەرەبی) .00کەمال نوری مەعروف ،نەخشە هەڵکەندراوەکەی دەربەندی باسەڕە( ،گۆڤاری) هەزارمێرد ،ژمارە ،3سلێمانی ،حوزەیرانی .0777ل .19 – 10 کمال رشید رحیم ،انقاذ منحوتة دربند باسرة( ،گۆڤاری) هەزارمێرد ،ژمارە ،02حوزەیرانی .0220بەشی عەرەبی ،ل .003 – 023
11
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نیگاری ژمارە :0کێلی سەرکەوتنی
نیگاری ژمارە :0مۆنۆمێنتی دەربەندی گاور
نارام سین
نیگاری ژمارە :3مۆنۆمێنتی سەرپولی زەهاو
11
نیگاری ژمارە :1مۆنۆمێنتی دەربەندی بێلولە
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
نیگاری ژمارە :6نەخشی چیای پیرەمەگرون
نیگاری ژمارە :1نەخشی چیای هەریر
11
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
11
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
خوێندنەوەیەکی تری
ئاناباسیس
شاهانشای ئێران ،ئەردەشیر ،لە زنجیرەی شاهانی هەخامەنشی ،کە چوە سەر تەختی شاهێتی توشی کێشە بو لە گەڵ کورشی برای .کورشی دوەم بۆ ئەوەی شایەتی لە دەس ئەردەشیری برای دەربهێنێ کەوتە کۆکردنەوەی هێز .لە ناو هێزەکەی دا لەشکرێکی یۆنانی بە کرێ گرتوە سیازدەهەزار جەنگاوەر بون .لە شەڕێک دا لە نێوان ئەردەشیر و کورش دا ،لە جێگایەک دا بە ناوی "کوناکسا" لە نێوان دیجلە و فورات دا کورش کوژراوە. یۆنانیەکان لە کێشەکەوە گالون ،بۆ ئەوەی خۆیان دەرباز بکەن بڕیار ئەدەن بگەڕێنەوە بۆ یۆنان .جەنەرال و ئەفسەرەکانیان ،بۆ دیاریکردنی رێگەی گەڕانەوەی هێزەکەیان و هەڵبژاردنی سەرکردەکەیان ،لە ناو خۆیان دا کەوتونەتە کۆبونەوە و پرسوڕا. لە ناو خۆیان دا پێک هاتون زەینەفۆن هەڵبژێرن بە رێبەری رێپێوانەکەیان و بۆ گەڕانەوەیشیان چەند رێیەکیان لە بەر ئەبێ ،پاش پرسین و کۆکردنەوەی زانیاری بڕیار ئەدەن لە روباری دیجلە بپەڕنەوە و بە ناوچە شاخاویەکانی کەناری رۆژهەاڵتی روباری دیجلەدا بەرەوژور بڕۆن بۆ سەر دەریای رەش ،کە بە الی ئەوانەوە کورتترین رێ بوە .بەاڵ م پێش ئەوەی بە رێ بکەون شارەزاکان هوشیاریان کردونەتەوە کە ئەو رێگەیە پڕ مەترسیە ،چونکە :دانیشتوانی ئەو ناوچەیە قەومێکن پێیان ئەڵێن کاردوخی ،ئەوانە ژێردەستەی شای ئێران نین ،هەروەها ملکەچی شای ئەرمەنستان نین .جارێکیان شای ئێران زیادتر لە سەد هەزار جەنگاوەری ناردۆتە سەریان کەسیان لێ نەگەڕاوەتەوە .گەلێکی شەڕاوی و شەڕکەرن .بەاڵم سەرەڕای هەمو ئەو مەترسییانە یۆنانیەکان بڕیار ئەدەن بۆ گەڕانەوەیان ئەو رێگایە هەڵبژێرن. لە تاریکی شەودا بە رێ ئەکەون بەرەو ناوچە شاخاویەکان بە روناکی ئەگەن ،بەاڵم دانیشتوانی دێهاتەکان ،لە باتی ئەوەی پێشوازییان لێ بکەن ،یان بە لەشکرێکی رێکوپێک بەرەنگارییان بکەن ،خانوەکانیان بە جێ ئەهێڵن ،ژن و مناڵەکانیان هەڵئەگرن و رائەکەن بۆ چیاکان .یۆنانیەکان چەندی هاواریان لێ ئەکەن قسەیان لە گەڵ بکەن وەاڵمیان نادەنەوە و ،هیچ نیشانەیەکی دۆستایەتییان پیشان نادەن .زەینەفۆن و یۆنانیەکان ،وەکو خۆی نوسیوێتی ،ناچار ئەبن بە "شەڕ و راکردن" بە ناوچەکەدا تێ بپەڕن .حەوت رۆژیان پێ چوە تا مەڵبەندی 11
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
کاردوخیەکانیان بە جێ هێشتوە و ،گەیشتونەتە مەڵبەندی ئەرمەن .گەڕانەوەکەیان ساڵی 120 – 377پێش زاین بوە. لە گێڕانەوەکەی زەین ەفۆن دا ،چوار سەدە پێش زاین ،ئەشێ چەند ئەنجامگیریەک دەربارەی بەشێ لە کۆمەڵی ئەوسای کوردستان بکرێ؛ یەکەم،
لە روی شێوەی ژیانەوە ،کاردوخیەکان خانوی دروستکراو و ماڵیان هەبوە ،ماڵەکانیان ئاسنجاوی برۆنز و کوپەی گەورەی تێدا بوە شەراب و خواردەمەنییان تێدا هەڵگرتوە ،واتە کۆچەر نەبون و نیشتەجێ بون. تەنانەت ،کاتێ چەند یۆنانیەک ئەکوژرێن و زەینەفۆن لە رێگەی موتەرجیمەوە گفتوگۆ لە گەڵ کاردوخیەکان ئەکا ،داوای راگرتنی شەڕ و گێڕانەوەی الشەی جەنگاوەرە کوژراوەکانیان ئەکا ،لە بەرامبەردا کاردوخیەکان داوا ئەکەن خانوەکانیان نەسوتێنن .ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ئەوانە لە ئاوەدانی دا ژیاون و گوندنشین بون.
دوەم،
لە روی پەیکەرەی کۆمەاڵیەتیەوە ،په‌یوه‌ندی خزمایەتییان بە هێز بوە و ،نەریت و رێسای تایبەتی خۆیان هەبوە بۆ دروستکردنی خێزان .یۆنانیەکان دو کاردوخییان بە دیل گرتوە داوایان لێ کردون رێگەیان پیشان بدەن .داوا لە یەکێکیان ئەکەن رێگەیان پیشان بدا ئامادە نابێ چاوساغییان بکا. ئەوەیان بە بەرچاوی دوەمەوە ئەکوژن .لەوی تریان ئەپرسن بۆچی ئەم کابرایە رێگەکەی پیشان نەدان ،ئەویش ئەڵی کچێکی تازە داوە بە شو ماڵی زاواکەی کەوتۆتە سەر ئەو رێیەی ئەبێ ئێوە لێی تێ بپەڕن ،ترساوە لەوەی ئەگەر ئێوە لەوێوە رێنمایی بکا ئەوان شتێکیان لێ بە سەر بێ.
سێیەم،
لە روی هونەری جەنگیەوە ،کاردوخیەکان لەشکری "نیزامی" یەکگرتو و پیشەییان نەبوە .گروپی پچوک بون .پێڕەوی تاکتیکی "لێدە و هەڵێ" یان کردوە .بۆسەیان ناوەتەوە ،سودیان لە تۆپۆگرافی ناوچەکە وەرگرتوە .کت‌وپڕ پەالماریان داون و خێرا ئاوا بون ،لە کشانەوەی یۆنانیەکان دا دوایان کەوتون و دەستیان لێ وەشاندون ،لێیان کوشتون و الشە و کەلوپەلیان پێ بە جێ هێشتون. چەکی کاردۆخیەکان بریتی بوە لە تیر و کەوان و قۆچەقانی و بەرد ،بەم چەکانە شەڕیان کردوە. کەوانەکانیان ئەوەندە گەورە بوە لە کاتی هاویشتنی دا پێی چەپیان لە سەر داناوە و ،تیرەکانیان ئەوەندە درێژ و کاریگەر بوە مەتاڵی یۆنانیەکانی سمیوە و لە هەر جەنگاوەرێکی دابێ کوشتویەتی. بە قۆچەقانیەکانیشیان بەردبارانیان کردون و ،لە کاتی تێپەڕین و مۆڵخواردنیان دا لە بەرزایی شاخەکانەوە بەردیان بە سەردا خل کردونەتەوە .بەمەش ئازاری دەرونی و گیانییان داون. هەر بۆ تۆقاندنی ئەوان ،شەوانە لە بەرزایی شاخەکان ،لە دەوری ئەو شوێنانەی ئەوانی تێدا ماونەتەوە ،ئاگریان کردۆتەوە و بە دەنگی بەرز و ترسێنەر گۆرانی شەڕیان وتوە و هاواریان کردوە. بە پێی قسەی زەینەفۆن ،ئەو حەوت رۆژەی بە مەڵبەندی ژیانی کاردوخیەکان دا رۆیشتون ئەوەندەی هەمو ئەو ماوەیەی لە قەڵەمڕەوی شای ئێران دا بە سەریان بردوە ،توشی زەرەر و زیان بون.
11
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
چوارەم ،لە روی رێکخستنی دەوڵەتیەوە ،کاردوخیەکان نە لە ژێر دەسەاڵتی ئیمپراتۆری ئێران دا بون و نە لە ژێر دەسەاڵتی دەوڵەتی ئەرمەن دا ،خۆیشیان دەوڵەتێکی ناوەندی یا ناوچهیییان نەبوە ،دەسەاڵتی بە سەر هەمو ناوچەکەیان دا هەبوبێ ،لە گەڵ ئەوەش دا پێ ئەچێ دانیشتوانی ناوچەکە بە شێوەیەکی ئاسایی پێکەوە ژیابن .ئەمەش رەنگە بگەڕێتەوە بۆ هەبونی جۆرێکی سەرەتایی لە سیستەمی "میرایەتی :ئەمارەت" کە ناوکەکەی خێزان و چوارچێوەکەی بنەماڵەی گەورە بوە و ،لە دوای هاتنی ئیسالمیشەوە ،لە سەردەمی دەوڵەتی ئەمەوی و دەوڵەتی عەباسیەوە تا ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەم لە کوردستان دا چ لە قەڵەمڕەوی دەوڵەتی عوسمانی و چ لە هی ئێرانی دا بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوام بوە.
تێوەردان یەکەم، ئاناباسیس ( ،)Anabasisکتێبێکە بە زمانی یۆنانی ،زەینەفۆن ( )Xenophonنوسیوێتی .باسی گەڕانەوەی دەهەزار جەنگاوەری بەکرێگیراوی یۆنانی ئەکا لە ئێرانەوە بۆ یۆنان .لە نزیک بابلەوە کەوتونەتە رێ بۆ ناوچە شاخاویەکانی کوردستان ،لەوێوە هەڵکشاون بەرەو ئەرمەنستان ئینجا بۆ سەر دەریای رەش ،لە دەریای رەشەوە بە کەشتی گەیشتونەتەوە یۆنان. ناوی نوسەر کە "ئێکسەنەفۆن "Xenophon :ه حسەین حوزنی بە "کسەنەفۆن" و حەسەن فەهمی بە "گەزەنەفۆن" ناویان بردوە و لە ناو خەڵکی سادەی کورد دا گۆکردنی ناوەکەی بە "زەینەفۆن" رۆیشتوە. "ئاناباسیس" ،بە زمانی یۆنانی واتە "گەڕانەوە" یا "لەشکرکێشی". بۆ خوێندنەوەی دەقی تەواوی کتێبەکە بە ئینگلیزی بڕوانە: Xenophon, The Persian Expedition, Translated by Rex Warner, Penguin Books, 1972.
بۆ خوێندنەوەی دەقی تەواوی کتێبەکە بە عەرەبی بڕوانە: حملة العشرة االف – الحملة علی فارس ،للمٶرخ االغریقی زینوفون ،ترجمها عن االنکلیزیة یعقوب افرام منصور، موصل .0736 وه‌رگێڕ ،وەکو خۆی نوسیوێتی ،لە دەقەکەی وارنەرەوە تەرجومەی کردوە. لە وەرگێڕانەکەدا ناوی " :Carduchiکاردوخی" گۆڕیوە بۆ "کورد" و واڵتی کاردوخیەکان بۆ "کوردستان". بۆ خوێندنەوەی دەقی تەواوی کتێبەکە بە کوردی بڕوانە: حسن فهمی جاف ،کوردوستان شوێنی گەڕانەوەی دەهەزار یۆنانی لە 120ی پێش میالد دا ،بەغداد .0710 وەرگێڕ ،وەکو خۆی نوسیوێتی ،لە فارسیەوە تەرجومەی کردوە. لە وەرگێڕانەکە دا ناوی "کاردوخی" گۆڕاوە بۆ "کورد" و "واڵتی کاردوخیەکان" کراوە بە "کوردستان" .وەرگێڕ ئاماژەی بەوە نەداوە ئەم گۆڕینە خۆی کردویەتی یا لە دەقە فارسیەکەدا بەو جۆرە تەرجومە کراوە.
11
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
دوەم، "ئاناباسیس" پێکهاتوە لە چەند کتێبێ ،کتێب ی چوارەمی تەرخان کراوە بۆ گێڕانەوەی رێپێوانی یۆنانیەکان بە ناو مەڵبەندی ژیانی کاردوخیەکان دا ،کتێبەکانی تری باسی قۆناغەکانی تری هاتن و مانەوەیان لە ئێران و گەڕانەوەیان بۆ واڵتەکەی خۆیان ئەکا ،په‌یوه‌ندییان لە گەڵ کاردوخیەکان نیە. بۆ خوێندنەوەی دەقی کوردی ئەو بەشەی پەیوەندی بە کوردستانەوە هەیە ،بڕوانە: حوزنی ی موکریانی ،شکان ،وە گەڕانەوەی کسەنەفۆن لە کوردستانا ،کۆواری "دەنگی گێتیی تازە" ،خولی یەکەم، بەرگی یەکەم ،ژمارە ،6بەغداد ،شوباتی .0711ل .03 - 03 وەرگێڕ ،وەکو خۆی نوسیوێتی ،لە "جغرافیای نظامی ایران" لە فارسیەوە تەرجومەی کردوە. لە وەرگێڕانەکەدا لە باتی ناوی "کاردوخ" ناوی "گردوک" ی بە کار هێناوە .وەرگێڕ ئاماژەی بەوە نەداوە ئەم ناوە خۆی دایڕشتوە یا لە دەقە فارسیەکەدا بەو جۆرە تەرجومە کراوە. سێیەم، یەکێ لە شاخە بەرزەکانی کوردستانی عیراق ناوی "کاروخ" ە .کاروخ کەوتۆتە نێوان رانیە و رەواندز و، بەشێکە لە زنجیرەیەکی درێژی چیاکانی کوردستانی عیراق .تا ئێستاش دەیان گوندی ئاوەدان لە دەوری چیای کاروخ دا هەیە .ئەبێ ئەم دو ناوە" :کاردوخ" و "کاروخ" په‌یوه‌ندییان لە گەڵ یەک هەبێ .کەچی پێش زەینەفۆن و دوای ئەویش ناوی "کاردوخ" وەکو گەلێکی ناسراو لە بەڵگەکانی ناوچەکەدا نەهاتوە .بەاڵم زەینەفۆن لە ئاناباسیس دا کە باسی دانیشتوانی ناوچەکە ئەکا هەمیشە بە کاردوخی ناویان ئەبا ،مێژونوسەکان ،پێیان وایە، گەلی کاردوخی ئەوسەردەمە باووباپیری بەشێ لە نەتەوەی کوردی ئەم سەردەمەن،
11
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
کورد
له "معجم البلدان" ی یاقوتی حه‌مه‌وی دا یاقوت ( 101 – 691ک 0006 - 0093 /ز) مطبعة :دار احیا‌ء التراث العربي ،بیروت – لبنان.0779 ، یاقوت ساڵی 691ک له دایک بوه .به ره‌گه‌ز رۆمی بوه .به مناڵی به دیل گیراوه ،له به‌غداد فرۆشتویانه. بازرگانێکی حه‌مایی کڕیوێتی و له به‌غداد خستویه‌تیه به‌ر خوێندن بۆ ئه‌وه‌ی فێری ژمێریاری و نوسین ببێ تا له کاری بازرگانی دا یارمه‌تی بدا .که گه‌وره بوه خاوه‌نه‌که‌ی خستویه‌تیه کار ،ناردویه‌تی بۆ چه‌ندین ناوه‌ندی بازرگانی له‌وانه عومان ،کیش ،شام. ساڵی 671ک خاوه‌نه‌که‌ی ئازادی کردوه و ئیتر کاری بۆ خۆی کردوه .خه‌ریکی بازرگانی بوه ،به تایبه‌تی نوسینه‌وه و کڕین و فرۆشتنی کتێب. له دیمه‌شق له میانه‌ی گفتوگۆدا هێرشی کردۆته سه‌ر عه‌لی .له سه‌ر ئه‌وه ترساوه بیکوژن .رایکردوه بۆ حه‌ڵه‌ب، موسڵ ،ئه‌ربیل و ،له‌وێوه بۆ شاری مه‌ڕۆ له خوراسان .ماوه‌یه‌ک نیشته‌جێی نهسا و خواڕه‌زم بوە. ساڵی 101ک له ترسی هێرشی ته‌ته‌ر به فهالکهت له خوراسان ده‌رباز بوه .گه‌ڕاوه‌ته‌وه موسڵ .چۆته سنجار و رۆیشتۆته حه‌ڵه‌ب. ساڵی ( 101ک 0006 /ز) له خانێک دا له حه‌ڵه‌ب مردوه. یاقوت له "معجم" ه‌که‌ی دا ناوی هه‌زاران شار و گوند و نه‌ته‌وه و تیره‌ی ناوچه‌کانی ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا و خواروی ئه‌وروپا ئه‌با ،له ناو ئه‌وانه‌دا باسی ده‌یان شار و گوند و قه‌اڵی کوردنشین و خیڵی ره‌وه‌ندی کوردی کردوه که له پانتاییه‌کی فراوانی رۆژهه‌اڵتی ناوه‌ڕاست دا بون. 10
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
کورد له ده‌ڤه‌ری "فارس" دا: فارس له سه‌رده‌می نوسینی "معجم" دا به ده‌ڤه‌رێکی به‌رفراوانی ئێستای ئێران وتراوه .له‌و باره‌یه‌وه یاقوت نوسیوێتی: فارس :123/3 " ...وکورها المشهورة خمس فاوسعها کورة .....وبها خمسة رموم اکبرها رم جیلویة ثم رم احمد بن اللیث ثم رم احمد بن الصالح ثم رم شهریار ثم رم احمد بن الحسن فالرم منزل االکراد ومحلتهم" پێنج رهم ،وه‌کو یاقوت نوسیوێتی که هی کورد بون ،له فارس دا هه‌بوه :ره‌می جیلۆیه گه‌وره‌ترینیان بوه ،ره‌می ئه‌حمه‌دی کوڕی له‌یس ،ره‌می ئه‌حمه‌دی ساڵح ،ره‌می شه‌هریار ،ره‌می ئه‌حمه‌دی کوڕی حه‌سه‌ن ............ له جێیه‌کی تری هه‌مان بابه‌تدا نوسیوێتی: "وبنواحي فارس من احیا‌ء االکراد مایزید علی خمسمائة الف بیت شعر ینتجعون المراعي في الشتاء والصیف علی مذاهب العرب".. فارس ناوه‌نده‌که‌ی شیرازه .پێکهاتوه له پێنج کوره: کوره‌ی ئیسته‌خر ،ئه‌رده‌شیر ،دارابجرد ،سابور ،قوبادخوره. هه‌ر یاقوت خۆی وشه‌ی کوره و هه‌ندێ له وشه‌کانی تر رون ئه‌کاته‌وه: کوره و ئوستان هه‌ردوکیان یه‌ک شت بون، هه‌مو ده‌ڤه‌ری فارس یه‌ک ئوستان واته یه‌ک کوره بوه، هه‌ر کوره‌یه‌ک پێکهاتوه له چه‌ند روستاقێ، هه‌ر روستاقێ پێکهاتوه له چه‌ند تهسوجێ، هه‌ر تهسوجێ پێکهاتوه له چه‌ند گوندێ. رهم ،له ناو ئه‌م دابه‌شکردنه‌دا هاوتایه‌کی نیه به‌اڵم یاقوت له لێکدانه‌وه‌ی وشه‌ی رهم دا نوسیوێتی :له ناحیه‌کانی فارس دا "من احیا‌ء االکراد" زیاتر له پێنجسه‌د هه‌زار ره‌شماڵ ،وه‌کو عه‌ره‌ب ،به زستان و هاوین گه‌رمیان و کوێستان ئه‌که‌ن. هه‌روه‌ها نوسیوێتی: رم :103/0 "رم بفتح اوله وتشدید ثانیە وجمعه رموم وتفسیر الرموم محال االکراد ومنازلهم بلغة فارس" واته مه‌حاڵی کوردان و ماڵه‌کانیانه به زمانی فارسی ،ئه‌ویش شوێنه له فارس ،له‌وانه: ره‌می حه‌سه‌نی کوڕی جیلۆیه پێی ئه‌وترێ ره‌می بازنجان له شیرازه‌وه چوارده فرسه‌خه. ره‌می ئهردام کوڕی جوانا له شیرازه‌وه بیستوشه‌ش فرسه‌خه. ره‌می قاسمی کوڕی شه‌هریار پێی ئه‌وترێ کوریان له شیرازه‌وه په‌نجا فرسه‌خه. ره‌می حه‌سه‌نی کوڕی ساڵح پێی ئه‌وترێ ره‌می سوران له شیرازه‌وه حه‌وت فرسه‌خه. یاقوت ئەمانەی لە زمانی "ابن الفقیه" وە گێڕاوەتەوه. لە زمانی "بشاری" ەوە ئه‌ڵێ: له فارس ره‌می کورده‌کانی لێیه ،گوند و روباری هه‌یه ،که‌وتۆته ناوه‌ڕاستی چیاکانه‌وه ،ره‌ز و باخ و خورما و میوه و خێراتی هه‌یه ،وتویەتی: ره‌می ئه‌حمه‌دی کوڕی ساڵح که پێی ئه‌وترێ زیزان. 11
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
ئه‌سته‌خری وتویەتی: ره‌مه‌کانی فارس پێنجه ،هه‌ر یه‌که‌یان شار و گوندی هه‌یه پێکه‌وه خه‌راجی هه‌مو ناحیه‌که دابین ئه‌کرێ له الیه‌ن سه‌رۆکێ له کورده‌کان و ئاماده کردنی پیاو بۆ ئێشکگرتن لە گەڵ کاروانچیەکان دا و پاراستنی رێگا و روبەڕوبونەوەی کارەسات ئەگەر روی دا (رەمەکان) وەکو شانشین وان" :لنوائب السلطان اذا عرضت وهي کالممالک". یه‌که‌م،
ره‌می جیلۆیه به ره‌می زینجان ناسراوه .ناوی قه‌بیله‌یه‌کی کورده .شوێنه‌که‌ی له ناوچه‌یه‌کدایه له دوای ئه‌سبه‌هان .الیه‌کی له کوره‌ی ئیسته‌خر ئه‌گه‌ڕێته‌وه و الیه‌کی له کوره‌ی ئهڕهجان .سنورێکی له به‌یزا کۆتایی دێ و سنورێکی له سنوری ئه‌سبه‌هان ته‌واو ئه‌بێ و سنورێکی له خوزستان و سنورێکی له ناوچه‌ی سابور کۆتایی دێ. هه‌رچی شار و دێ بکه‌وێته ئه‌م ناوچه‌یه‌وه ،سه‌ر به‌م رهمهیه .هاوسێیه له گه‌ڵ "عمل" ی ئه‌سبه‌هان.
دوه‌م،
ره‌می شه‌هریار ئه‌ویش ره‌می بازنجانه ئه‌ویش ره‌می کۆمەڵێ لە کوردەکانە "جیل من االکراد" که له بازنجانن گروهی شەهریار "رهط شهریار" له‌وانه‌ی بازنجان که‌سیان لە ژێر حوکمی "عمل" ی فارس نیه به‌اڵم له‌وێ شوێن و گوندی زۆریان هه‌یه.
سێیه‌م،
ره‌می زیزانی حه‌سه‌نی کوڕی ساڵح ئه‌ویش له کوره‌ی سابوردایه .سنورێکی له ئهردهشیرخوره ئه‌بڕێته‌وه .به دوای ئه‌ودا سنورێ دێ کوره سابور به دهورایه ،هه‌رچی شار و گوند "فی اضعافها" هی ئه‌وه.
چواره‌م ،ره‌می ره‌یحان هی ئه‌حمه‌د کوڕی له‌یس ،له کوره‌ی ئه‌رده‌شیر خورهدایه ،سنورێکی ده‌ریایی به دوادا دێ و ده‌وری سێ سنوره‌که‌ی تری کوره‌ی ئه‌رده‌شیر خوره و هه‌رچی شار‌و دێیه‌کی ئه‌که‌وێته ناوی. پێنجه‌م ،ره‌می کاریان سنورێکی له سه‌یفی به‌نی سه‌فار ته‌واو ئه‌بێ و سنورێکی له ره‌می ره‌یحان و سنورێکی ئه‌به‌سترێ به سنوری کرمانه‌وه و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌رده‌شیر خوره .هه‌موی له ئه‌رده‌شیر خورهدایه. یاقوت له لێکدانه‌وه‌ی وشه‌ی "رم" دا ئه‌ڵێ: "وتفسیر الرموم محال االکراد ومنازلهم بلغة فارس" "فالرم منزل االکراد ومحلتهم" به قسه‌ی یاقوت رهم وشه‌یه‌کی فارسیه به "منزل و محل" ی کورده‌کان ئه‌وترێ .ئه‌شێ ئه‌و وشه‌یه له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کار هاتبێ به‌اڵم ئه‌شێ وا لێک بدرێته‌وه: یه‌که‌م، دوه‌م،
له باتی وشه‌ی عه‌شیره‌ت بۆ سه‌رجه‌م هۆز و تیره کۆچه‌ره‌کانی کورد به کار هێنرابێ. بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو ،به کۆچه‌ر و نیشتهنیەوه ،که یه‌کێ له دهسهاڵتدارانی ئه‌و سه‌رده‌مه حوکمی کردبن.
11
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئه‌م وشه‌یه ،ئه‌گه‌رچی بۆ مه‌به‌ستی تر به کار ئه‌هێنرێ ،به‌اڵم تا ئێستا له زمانی کوردی دا ماوه. رهم -رەمە :گەل ،رەو .رەوە .رەوگ. رەم رەم :گەل گەل رەمین :رەوین .رەوینەوە .رەویان. رەوەند -رەوەندایەتی :کۆچەر -کۆچەرایەتی.
کورد له ده‌ڤه‌ری "زۆزان" دا زۆزان کوره‌یه‌کی "حسنه" یه له نێوان چیاکانی ئه‌رمینیا و ئهخالت و ئازه‌ربیجان و دیاربه‌کر و موسڵ دا، خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌رمه‌نن "وفیها طوائف من االکراد" )136/0( .و ( )069/0قه‌اڵی زۆری تێدایه. یاقوت ناوی هه‌ندێ له‌و قهاڵیانه ئه‌هێنێ ،له‌وانه: ئاتیل :60/0قهاڵیهکه له ناوچه‌ی زۆزان له قهاڵکانی کوردانی بوختی .له ژێر ده‌ستی عیزه‌دین دایه که له جزیره‌یه. باخوخه :063/0قهاڵیهکه له قەڵەمڕەوی "ئه‌عمال" ی زۆزان هی فەرمانڕەوا "صاحب" ی موسڵه. به‌رخۆ :079/0قهاڵیهکه له قهاڵکانی زۆزان هی "صاحب" ی موسڵه. به‌شیر :337/0قهاڵیهکه له ناوچه‌ی زۆزان له قهاڵکانی کوردانی بشنۆیه. جردقیل :11/0قهاڵیهکه له ناوچه‌ی زۆزان ،کورسی مه‌مله‌که‌تی بوختیه. خوشب :010/0له قهاڵکانی ناوچه‌ی زۆزانه. کنکهوهر :066/1له قهاڵکانی ناوچه‌ی زۆزانه هی فەرمانڕەوای موسڵه. نیروه :100/1له قهاڵکانی ناوچه‌ی زۆزانه هی فەرمانڕەوای موسڵه. که‌واشی :069/1قهاڵیهکه له چیاکانی رۆژهه‌اڵتی موسڵ ،ته‌نیا یه‌ک پیاده‌ڕێی بۆ ئه‌چێ .کۆن پێی وتراوه "ئهردمشت". فه‌نه‌ک :119/3قهاڵیهکی سەخت و عاسیی کوردانی بشنۆیه نزیک جزیره ،دو فرسه‌خی لێ دوره نه خه‌ڵکی جزیره و نه خه‌ڵکی تر ده‌ره‌قه‌تیان نایه‌ن .نزیکه‌ی 322ماڵه به ده‌س ئه‌و کوردانه‌وه‌یه. جوامێری و دەمارگیری "عصبیه‌ت" یان تێدایه ،داڵده‌ی ئه‌وانه ئه‌ده‌ن په‌نایان بۆ ئه‌به‌ن و ره‌فتاری باشیان له گه‌ڵ ئه‌که‌ن. عه‌قر :333/3قهاڵیهکی سەخته له چیاکانی موسڵ دا ،خه‌ڵکه‌که‌ی کوردن و که‌وتۆته رۆژهه‌اڵتی موسڵه‌وه ،به عه‌قری حومهیدیه ئه‌ناسرێ ،کۆمه‌ڵێ زانای "نحوي و لغوي و فقیه"....ی لێ هه‌ڵکه‌وتوه. یه‌کێ لەو زانایانە دۆستی یاقوت بوه شیعری بۆ خوێندۆته‌وه. شوش :010/3قهاڵیهکی زۆر گه‌وره‌یه له نزیک عه‌قری حومهیدیه سه‌ر به موسڵه. له عه‌قر به‌رزتر و گه‌وره‌تره ،به‌اڵم ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و گرنگ نیه. هه‌ناری شوش هی ئه‌وێیه. شرملة :039/3دێیه‌که له رۆژهه‌اڵتی موسڵ له ناحیه‌ی قه‌اڵی شوش هه‌ناری شوش لێره‌وه دێ. الغیضة :123/3شوێنێکه له رۆژهه‌اڵتی موسڵ سه‌ر به عهقرهی حومهیدیه چه‌ند گوندێکی هه‌یه دڕنده و باڵنده تێ ئەچن .له دار و قامیش پێنج هه‌زار دینار زیاتر داهاتی هه‌یه. عیمادیه :313/3قهاڵیهکی سەخته ،دژواره ،گەورەیه ،له سه‌روی موسڵ و له "ئه‌عمال" ه‌کانی ئه‌وه. 11
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
عیماده‌دینی زه‌نگی کوڕی ئاق سنقور له 639ک دا ئاوه‌دانی کردۆته‌وه .پێش ئه‌وه قەاڵیەکی کورد بوه له به‌ر گه‌وره‌یی روخاندیان .زه‌نگی گێڕایه‌وه به ناوی خۆیه‌وه .ناوی پێشوی قەاڵکه "ئاشیب" بو. هکاریة :132/1شارێک و ناوچه‌یه‌ک و چه‌ند گونده له سه‌روی موسڵ له واڵتی جزیره ئیبن عومه‌ر .کوردیان تیا نیشته‌جێن ،پێیان ئه‌وترێ هه‌کاریه. هرور :191/1 قهاڵیهکی سه‌خته له سه‌روی موسڵه و له قەڵەمڕەو "ئه‌عمال" ی موسڵه و سه‌ر به هه‌کاریه. جوزة :70/0 گوندێکه له چیاکانی هه‌کاری کورده‌کان له ناوچه‌کانی موسڵ. زۆزان :133/0 زوم :137/0 زومی ،ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زومان "وهي طائفة من االکراد له‌م والیة". جزیرة ابن عمر :69/0 شارێکه له سه‌روی موسڵ ،سێ رۆژه رێ‌یان بهینه .گه‌لێ گوندی به پیت و پڕ خێری هه‌یه. له سێ الوه ئاوی دیجله ده‌وری داوه وه‌کو نیمچه هیالل .له الیه‌که‌ی تری خه‌نده‌کیان لێ داوه ،ئاشیان له سه‌ر هه‌ڵبه‌ستوه. یاقوت باسی زاناکانیان ئه‌کا به‌اڵم باسی ره‌گه‌زی دانیشتوانی ناکا .باسی داگیرکردنی ئه‌کا له الیه‌ن عه‌ره‌به‌وه. سنجار :93/3 شارێکه له جزیره ،سێ رۆژه رێ له موسل دورە. باسی ره‌گه‌زی دانیشتوانی ناکا. صبحة :099/3 قهاڵیهکی دیاربه‌کره له به‌ینی ئامه‌د و میافارقین دا. وشه‌کانی زوم و زۆزان له چه‌ند جێیه‌ک دا باس ئه‌کا .ئه‌م دو وشه‌یه تا ئێستاش له زمانی کوردی‌دا ماون. ئه‌وساش وه‌کو ئێستا په‌یوه‌ندییان به رهوهندایهتیهوه هه‌بوه .ئه‌شێ وه‌کو یه‌که‌یه‌کی کارگێڕی بۆ رێکخراوه‌ی خێڵه‌کی سه‌یری بکرێ ،که ئێستاش له ناو هه‌ندێ له خێڵه ره‌وه‌نده‌کان دا ماوه ،به‌مجۆره: کۆن :بریتیه له یه‌ک ره‌شماڵ که به جۆرێکی ئاسایی یه‌ک خیزانی تێدایه. هۆبه :چه‌ند رهشماڵێکه پێکه‌وه به جۆرێکی ئاسایی هه‌مویان خزمی یه‌کن و به زۆری له یه‌ک بنه‌ماڵه‌ن .له کاتی جواڵن دا به‌ره‌و کوێستان پێکه‌وه ئه‌جوڵێن و پێکه‌وه له هه‌وارێک دا هه‌ڵ ئه‌ده‌ن. زۆم :چه‌ند هۆبه‌یه‌ک هه‌مویان سه‌ر به یه‌ک به‌ره‌باب یان تیره‌ن پێکه‌وه به‌ره‌و کوێستان ئه‌جوڵێن و له هه‌وارێکی فراوانتردا به پێی له‌وه‌ڕگاکان دائه‌به‌زن و دابەش ئەبن و بار ئه‌خه‌ن. به‌اڵم "زۆزان" له باتی وشه‌ی "کوێستان" که هه‌وارگه‌ی هاوینه‌ی رهوهندهکانه به کار ئه‌هێنرێ .یاقوت ئه‌م وشه‌یه‌ی وه‌کو ناوی شوێن بۆ هه‌ندێ له ناوچه‌کانی نزیکی موسڵ و جه‌زیره‌ی بۆتان به کار هێناوه .که ئه‌بێ ئه‌وسا به‌و ناوه ناسرابێ.
کورد له ده‌ڤه‌ری "ئه‌ربیل" ئه‌ربیل:001/0 : یاقوت ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر وشه‌که عه‌ره‌بی بێ له ربل هاتوه که جۆرێکه له دره‌خت... 11
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئه‌ربیل قهاڵیهکی سه‌خت و شارێکی گه‌وره‌یه له ده‌شتاییه‌کی فراوان و ساده‌دایه .خه‌نده‌کێکی قوڵ الیه‌کی قهاڵکهی له شاره‌که دابڕیوه و شوره‌ی شاره‌که‌ش نیوه‌ی دابڕیوه ،له سهرگردێکی به‌رزی خاکیه و سه‌ره‌که‌ی فراوانه بازاڕ و ماڵی ره‌عیه‌ت و مزگه‌وتێکی تێدایه ،لـه قـهاڵی حه‌ڵه‌ب ئه‌چێ ،به‌اڵم فراونتر و به‌رزتره ،که‌وتۆته نێوان هه‌ردو زابه‌وه .له "ئه‌عمال" ی موسڵه و دو رۆژه رێ‌یان له بهینایه. له به‌رده‌می ئه‌م قهاڵیهدا ،له سه‌رده‌می ئێمه‌دا ،شارێکی گه‌وره‌ی پان و دریژه موزه‌فه‌ره‌دینی کوکهبری بیناکانی و شوره‌که‌ی و بازاڕ و قه‌یسه‌ریه‌کانی ئاوا کردۆته‌وه ،کردویه‌تیه نشینگه‌ی خۆی ،هه‌یبه‌تی پێداوه ،به‌رگری مه‌لیکه‌کانی کردوه و به ئازایه‌تی و پڕئهزمونی به‌ره‌و رویان بۆته‌وه ،به‌وه‌ش ده‌وره‌که‌ی پاراستوه ،بێگانه رویان تێکردوه و زۆریان تیا نیشته‌جێ بون ،تابو به شارێکی گه‌وره‌ی ناو شاران. ته‌بیعه‌تی ئه‌م ئه‌میره جیاواز و ناکۆکه .زوڵم و زۆر و سته‌م له ره‌عیه‌ت ئه‌کا ،به زۆر پاره‌یان لێ ئه‌سێنێ، که‌چی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا چاکه له گه‌ڵ هه‌ژاران ئه‌کا ،خێر به بێگانه ئه‌کا ،پاره ئه‌نێرێ دیلی ده‌ستی کافرانی پێ ئه‌کڕێته‌وه .شاعیر ئه‌ڵێ... : له گه‌ڵ فراوانی ئه‌م شاره‌دا بیناکانی و سروشته‌که‌ی زۆرتر له گوند ئه‌چێ تا به شار. زۆری خه‌ڵکه‌که‌ی کوردن و عهرهباوی بون .هه‌مو روستاقهکانی و جوتیاره‌کانی و ئه‌و شوێنانه‌ی خراوه‌ته، سه‌ری کوردن .هه‌ندێ قه‌اڵی له ژێر ده‌ستایه ،له نێوان ئه‌و و به‌غدادا بۆ کاروان حه‌وت رۆژه رێگایه. باخی له ده‌ور نیه و روباری پێدا ناڕوا .زۆری کشتوکاڵه‌که‌ی به ئاوی له ژێر ئه‌رز ده‌رهێنراو ئهدێرێن و خواردنه‌وه‌شیان له بیره سازگار و شیرینهکانیانه ،که له شیرینی و سوکی دا فه‌رقی ئاوی ئه‌م و دیجله نیه .له شاخه‌کانی نزیکیه‌وه میوه‌ی بۆ دێنن. من که چوم که‌سی دانیشمهندم نه‌دی جگه له ئیبن ئه‌ل مسته‌وفی ...په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ سوڵتان هه‌یه ،وه‌کو وه‌زیر ئه‌ژی ...چه‌ندین کتێبی نوسیوه هه‌ندێ له شیعره‌کانی خۆی بۆ خوێندمه‌وه و به خه‌تی خۆی چه‌ند پارچه‌یه‌کی بۆ نوسیمه‌وه. شیعره‌کانی ئه‌نه‌وشیروانی به‌غدادی ناسراو به شه‌یتانه کوێری به‌غدادی ناوبانگی ده‌رکردوه .له هه‌ندێکی دا ستایشی ئەربیل و له هه‌ندێکی دا سوکایه‌تییان پێ ئه‌کا .وشه‌گه‌لی به‌غدادی و ئەربیلی تێهه‌ڵکێشی هه‌ندێ له شیعره‌کانی کردوه ...له شیعرێکی دا که بۆ وه‌رگێڕان ناشێ دژون به دایک و خوشک و پوری ...خۆی ئه‌دا. شه‌قاڵوه :062/3 گوندێکی گه‌وره‌ی جوانه له بناری چیایه‌ک دایه که ئه‌ڕوانێ به سه‌ر ئەربیل دا .ره‌ز و باخی زۆره .ترێکه‌ی ئه‌برێ بۆ ئەربیل به درێژایی ساڵ به‌شیان ئه‌کا .له نێوان ئەربیل و شه‌قاڵوه دا 3فرسه‌خه. به‌ست :303/0 دۆڵێکه له ئەربیل. خوفتیان :012/0 دو قه‌اڵی گه‌وره‌ن له "ئه‌عمال" ی ئەربیل. یه‌کێکیان له سه‌ر رێی مهراغادایه پێی ئه‌وترێ خوفتیانی زرزاری ،به سه‌ر شاخێکه‌وه روبارێکی گه‌وره‌ی له به‌رده‌مدایه ،هه‌روه‌ها بازاڕ و دۆڵێکی گه‌وره. ئه‌وی تریان خوفتیانی سورخابی کوڕی به‌دره له سه‌ر رێی شاره‌زوره له‌وی تر گه‌وره‌تر و شکۆمه‌ندتره ،له کتێبه‌کان دا به خفتیدکان ئه‌نوسرێ. شاقرد :006/3 گوندێکه له به‌ینی داقوق و ئەربیل دا قەاڵیەکی پچوک "قلیعه" یه‌کی تێدایه .هه‌نجیرێکی هه‌یه له شوێنی تر نیه. 11
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
کورد له ده‌ڤه‌ری "ئازه‌ربایجان" ئازه‌ربایجان :027/0 پێکهاتوه له ته‌ورێز ،خوی ،سه‌لماس ،ورمێ ،ئه‌رده‌بیل و مه‌ره‌ند .پێشتر مه‌راغه ناوه‌ندی بوه به‌اڵم ئێستا ته‌ورێز بۆته ناوه‌ندی. له سه‌رده‌می عومه‌ردا فه‌تح کراوه. له دوای شه‌ڕ له نێوان مرزبان و حوزه‌یفه‌ی کوڕی یه‌مان دا سوڵح کراوه به‌رامبه‌ر هه‌شتسه‌د هه‌زار درهه‌م ،به‌و مه‌رجه‌ی که‌سیان لێ نه‌کوژرێ ،که‌سیان لێ به دیل نه‌گیرێ ،هیچ ئاتهشگایهکیان نهروخێنرێ ،توخنی کوردانی بالشجان و سهبهالن و ئاوی رودان نه‌که‌ون. شنۆ (اشنه) :011/0 شارێکه سه‌ر به ئازه‌ربایجانه. به‌ینی شنۆ و ورمێ دو رۆژه رێگایه و به‌ینی شنۆ و ئەربیل پێنج رۆژه رێگایه. باخی زۆری هه‌یه ،هه‌رمێکه‌ی له هی شوێنه‌کانی تر باشتره ،ئه‌برێ بۆ ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری. چه‌ندین زانای "موحه‌دیس" له‌م شاره‌دا هه‌ڵکه‌وتون. .... یاقوت خۆی له‌ساڵی 109ک له رێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی دا له ته‌ورێزه‌وه به شنۆ‌دا چۆته ئەربیل.
کورد له ده‌ڤه‌ری شاره‌زور شهرزور :016/3 شاره‌زور که‌وتۆته ئیقلیمی چواره‌مه‌وه. کوره‌یه‌کی فراوانه له "جبال" له نێوان هه‌ولێر و هه‌مه‌دان دا .زوری کوڕی زوحاک دروستی کردوه .خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه هه‌مو کوردن. مسعر کوڕی موهه‌لهه‌ل ئه‌ڵێ: شاره‌زور چه‌ندین شار و گونده .شارێکی گه‌وره‌ی تێدایه ناوه‌ندێتی .له سه‌رده‌می ئێمه‌دا پێی ئه‌ڵێن نیم ئەز رای (نیوەی رێ) .خه‌ڵکه‌که‌ی یاخین له سوڵتان ،ناکۆکی و یاخێتیان کردۆته پیشه. شاره‌که له ده‌شت دایه و ،خه‌ڵکه‌که‌ی توندوتیژن و خاوه‌ن زه‌بروزه‌نگن ،شوێنه‌که‌یان ئه‌پارێزن .ئه‌ستوری شوره‌ی شاره‌که‌یان هه‌شت باڵه .زۆری ئه‌میره‌کانیان له خۆیانن .دوپشکی کوشنده‌ی لێیه له هی نسێبین زیاندارترن. "مه‌والی" عومه‌ری کوڕی عهبدولعهزیزن .کورده‌کان هانیان داون به سه‌ر ئه‌میره‌کانیان دا زاڵ بن و له خه‌لیفه‌کان هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه. واڵته‌که‌یان زستانه‌هه‌واری شه‌ست هه‌زار ماڵه ،له کوردانی جهاللی و باسیان و حه‌که‌می و سولی و له‌وێدا باخی زۆریان هه‌یه .زۆری خۆراکیان له ده‌شته‌که‌ی خۆیان دێ. چیایه‌ک له‌م شاره‌وه نزیکه به شه‌عران ناسراوه و ،یه‌کێکی تر به زه‌ڵم ناسراوه ،گیایه‌کی لێیه به که‌ڵکی ده‌رمانی جوتبون دێ نازانم له شوێنی تر هه‌بێ. له‌وێوه بۆ ده‌یله‌مستان حه‌وت فرسه‌خه.
11
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
له شاره‌زور شارێکی تری لێیه کەمتره یاخیە به شیز ناسراوه خه‌ڵکه‌که‌ی شیعه‌ی "صالحی زه‌یدی" ین له سه‌ر ده‌ستی زه‌یدی کوڕی عه‌لی موسوڵمان بون .ئه‌م شاره په‌ناگای هه‌مو ترسێنه‌ر و نشینگه‌ی هه‌مو جهردهیهکە. ساڵی 310خه‌ڵکی "نیم از رای" چونه سه‌ریان ،له سۆنگه‌ی ده‌مارگیری دینیه‌وه به رواڵه‌ت شه‌ریعه‌ت، کوشتیانن و تااڵنیان کردن و ئاگریان تێ به‌ردان. له نێوان هه‌ردو شاره‌که‌دا شارێکی بچوک هه‌یه پێی ئه‌ڵێن دوزران له سه‌ر شیز دروست کراوه‌ته‌وه ،گۆماوێک لەوێوە ئه‌ڕژێته ده‌ره‌وه‌ی. به هۆی پانی و فراوانیه‌وه ئه‌سپ به سه‌ر به‌رزایی شورهکهیدا غار ئه‌دا. عاسیە بۆ کورد و حاکم و رەعیەت "وهي ممتنعة علی االکراد والوالة والرعیة". زۆر جار سه‌یری سه‌رۆکه‌که‌یانم ئه‌کرد که پێی ئه‌ڵێن ئه‌میر ،له سه‌ر بورجێ دائه‌نیشت که له سه‌ر ده‌رگایه‌کی به‌رز دروست کرا بو .دانیشتوی سه‌ری ئه‌یڕوانی بۆ دوری چه‌ند فرسه‌خ و شیرێکی روتی به ده‌سته‌وه بو هه‌ر کاتێ سه‌رنجی له ئه‌سپێ بدایە له هه‌ندێ الوه شیره‌که‌ی رائهوهشان هه‌ڵئه‌هاتن واڵخهکانی خه‌ڵکه‌که و عامیله‌کانی. مزگه‌وتێکی تێدایه و شارێکی مه‌نصوره .ئه‌ڵێن :داود و سلێمان دوعای سه‌رکه‌وتنیان بۆ شاره‌که و خه‌ڵکه‌که‌ی کردوه و هه‌میشه پارێزراوه له وانه‌ی چاویان تێ بڕیوه. ئه‌وترێ تالوت له‌وانه و به‌وان به‌نی ئیسرائیلی سه‌ر خستوه .جالوت له رۆژههاڵتهوه ده‌رهات و داود له رۆژئاواوه خوا پشتی گرت دژی ئه‌و. ئه‌م شاره دارای کوڕی دارا بینای کردوه ،ئه‌سکه‌نده‌ریش بۆی نه‌گیراوه .خه‌ڵکه‌که‌ی نه‌بون به موسوڵمان تا لێیان نا‌ئومێد بون ،ژێرکهوتوهکان تا ئێستاش خۆیان به تالوت ئه‌زانن و "اعمال" ه‌که‌ی به‌ستراوه به "خانه‌قین" و "کرخ جدان" ه‌وه تایبه‌ته به رێی سهونایا .له‌وێوه بۆ خانه‌قین روباری تامهرا له رێگه‌دایه. ته‌راخومه و ئاوڵه‌ی کەمە. قسه‌کانی مسعر لێره‌دا ته‌واو ئه‌بێ. ئێستا وه‌کو باس کرا وا نه‌ماوه .ئه‌مه ئه‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانی زه‌مان چی به خه‌ڵک ئه‌کا و روداوه‌کان به‌ڕێوه‌بردنی روداوه‌کان ئه‌گۆڕێ .ئه‌مڕۆ ئه‌م واڵته به چاکترین شێوه گوێڕایه‌ڵی موزه‌فه‌ره‌دینی کوکبه‌ری کوڕی عه‌لی کوچک ساحێبی هه‌ولێرن ،به‌اڵم کورده‌کان له چیاکانی ئه‌و ناوچانه‌دا وه‌کو عاده‌تی خۆیان ،له ترساندنی رێبوار و سه‌ندنی دارایی و دزی هیچ شتێ له‌وه‌یان ناگێڕێته‌وه .سه‌رزه‌نشت و کوشتن و به‌دیلگرتن، سروشتی کوردن ،زانراوه و له ناوچه‌وانیان دا دیاره. لێره‌دا له زمانی قۆشمهیهکهوه ئه‌گێڕێته‌وه قسه‌که‌ی خوای به‌و جۆره خوێنده‌وه" :األکراد أشد کفرا و نفاقا" پێیان وت ئایه‌ته‌که ئه‌ڵێ" :األعراب" (توبه )73:کابرا وتی :خوای عه‌زه وه جهل سه‌فه‌ری شاره‌زوری نه‌کردوه تا سه‌یری ئه‌وێ بکا چه‌ند بهاڵ له کون و که‌له‌به‌ره‌کانی دا شاردراونه‌وه. له‌م ناوچانه پیاوی گه‌وره ،ئیمام ،عالم ،ئه‌عیانی قازی ،فوقه‌ها له ژماره نایه‌ن. دیلمستان :317/0 گوندێکە نزیک شارەزور نۆ فرسەخیان بەینە .لە زەمانی کیسراکان دا ئەگەر بۆ هێرش دەرچون ،بنکەیان تێدا داناوە ،شتەکانیان ال داناون ،بە ناوچەکەدا بە ونی باڵ‌و بونەتەوە ،کە لە هێرشەکایان بونەتەوە چونەتەوە بۆ ئەوێ و ،لەوێوە گەڕاونەتەوە نشینگەکەی خۆیان.
11
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
شعران :016/3 ...لە "شعر :قژ" ناو نراوە بە هۆی زۆری گژوگیاکانی بە قژی سەر شوبهێنراوە .ئەویش چیایەکە لە موسل، هەروەها وتویانە لە ناوچەکانی "نەواحی" شارەزوردایە .ئیبن ئەل سکیت وتویەتی :لە ناوچەی باجەرمەق ناونراوە چیای قەندیل و بە فارسی چیای شیروەیە ،لە ئاوەدانترین چیاکانە ،هەمو جۆرە میوەیەکی لێیە ،چەدن جۆرە مەلی لێیە ،بە زستان و بە هاوین بەفرێکی زۆری لییە .کە لە دەقەوقا دەرئەچی رویەکی دەرئەکەوێ ،دوای زابی بچوک دێ ،نزیکە لە روستاقی زاب لە شارەزور. زه‌ڵم :197/0 ....چیایەکە لە نزیک شارەزور ،دانەی زەڵ می لێ ئەڕوێ کە بۆ جوتبون باشە ،لە شوێنی تر نیە...
کورد له ده‌ڤه‌ری "قرمیسین" قرمیسین :31/1 قرمیسین ته‌عریبی کرمان شاهانه. واڵتێکی ناسراوه له به‌ینی ئه‌و و هه‌مه‌دان دا سی فرسه‌خه ،نزیکی دینهوهرە .له به‌ینی هه‌مه‌دان و حهلهوان دایە له سه‌ر جاده‌ی حاجییانه. "ابن الفقیه" وتویه‌تی قوبادی کوڕی فه‌یروز سه‌یری واڵته‌که‌ی کرد له نێوان مه‌دائین و به‌ڵخ دا تا پاژنه‌ی هه‌مه‌دان شوێنێکی نه‌دۆزیه‌وه پاکتر بێ ،ئاوه‌که‌ی شیرین‌تر بێ و هه‌واکه‌ی خۆشتر بێ ،له قرمیسین .قرمیسینی دروستکرد بینایهکیشی بۆ خۆی دروست کرد به پشتبه‌ستن به هه‌زار مێو .قه‌سری شیرین و ئه‌و تاقه‌ی لێیە کە نیگاری شه‌بدێز ئه‌سپی په‌روێز و شیرینی که‌نیزه‌کی لە سەرە... له قرمیسین ئه‌و دوکانه‌ی لێیه که شاکانی زه‌وی له سه‌ری کۆبونه‌ته‌وه له‌وانه فه‌غفور شای چین و ،خاقانی شای تورک و ،داهیری شای هیند و ،قه‌یسه‌ری شای رۆم له الی کیسرا په‌روێز .دوکانێکه چوارگۆشه‌ی سه‌د گه‌زه وه‌کو ئه‌و به‌ردی نهقاریکراو به ئاسن بزمارکوت کراوه له نێوان به‌رده‌کان دا ده‌ر ناکه‌وێ ئه‌وه‌ی بیبینێ گومان ناکا یه‌کپارچه نه‌بێ. له زمانی شێرهوهیهوه باسی دینهوهرییهک ئه‌کا نازناوی که‌دو بوه ،باشترین حافز بوه. شبداز :000/3 مه‌نزڵێ بوه له نێوان حهلهوان و قرمیسین دا له بناری شاخی بێستون دا به ناوی ئه‌سپه‌که‌ی کیسراوه ناو نراوه. مسعر بن المهلهل وتویه‌تی نیگاری شه‌بدێز له دوری فرسه‌خێکی شاری قرمیسین دایه .پیاوێک به سه‌ر ئه‌سپێکه‌وه‌یه له به‌رد ،مه‌تاڵێکی پێیه کون ناکرێ وه‌کو له ئاسن بێ ،زه‌رده‌که‌ی و بزماره پیا داکوتراوه‌کانی که سه‌یری ئه‌که‌ی وائه‌زانی ئەجوڵێ. ئه‌م نیگاره هی په‌روێزه به سواری ئه‌سپه‌که‌یه‌وه ،نیگارێکی تر له سه‌ر ئه‌رز نیه له شەبدێز بچێ. له‌و تاقه‌دا که ئه‌م نیگاره‌ی تێدایه چه‌ند نیگارێکی تری پیاو و ژن و پیاده و سوارە هەن ،له به‌ر ده‌ستی دا پیاوێکی لێیه کاڵوێکی له سه‌ردایه ،پشتێنی له پشت دایه ،بێڵێکی به ده‌سته‌وه‌یه وه‌کو ئه‌رز هه‌ڵبکه‌نێ ئاو له ژێر هه‌ردو پێیه‌وه ده‌رئه‌چێ. ئه‌حمه‌د بن محه‌مه‌د هه‌مه‌دانی وتویەتی له سه‌یره‌کانی قرمیسین که یه‌کێکه له سه‌یره‌کانی دنیا نیگاری شهبدێزه، له گوندێک دایه پێی ئه‌ڵێن خاتان ،نیگارکێشهکهشی قهنتوسی کوڕی سینیماره و ،سینیمار ئه‌و کەسهیه له کوفه خهوهرنهقی دروستکردوه .هۆی نیگاره‌که‌ی له‌م دێیه‌دا ئه‌وه بو زیره‌کترین چوارپێ و ،گه‌وره‌ترین ئافهرێنراو و، 11
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
و دهرکهوتوترین ره‌وشت و ،بهرگهگرترین راکردنی درێژ ،کە شای هیند به دیاری دابوی به شا په‌روێز ،تا زین و جڵه‌وی پێوهبوایه ،نەی ئەپڕمان و نەی ئەگرمان و میز و ته‌رسی نه‌ئه‌کرد .خڕی سمه‌که‌ی شه‌ش بست بو .وا رێکه‌وت شه‌بدێز کەوتە نکاندن و نکانەکهی زیادی کرد .په‌روێز به‌مه‌ی زانی وتی هه‌ر که‌س هه‌واڵی تۆپینیم بۆ بێنێ ئه‌یکوژم .که شه‌بدێز مرد ،مه‌یته‌ره‌که‌ی ترسا خاوه‌نه‌که‌ی پرسیاری لێ بکا ناچار بێ پێی بڵێ تۆپیوه ،ئەویش بیکوژێ .پەنای برد بۆ بهلبند (مەبەستی باربودە) گۆرانیبێژه‌که‌ی پەروێز ،که له سه‌رده‌می پێش خۆی و دوای ئه‌ویش ،که‌س له‌و له ژه‌نینی عود و گۆرانی دا له‌و وریارتر نه‌بوه .ئه‌یان وت په‌روێز سێ تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه پێش ئه‌و که‌سی که نه‌یبوه :ئه‌سپه‌که‌ی شه‌بدێز ،دۆسته‌که‌ی شیرین ،گۆرانیبێژه‌که‌ی بهلبند وتی بزانه شه‌بدێز تۆپیوه و زانیومه شا چ گه‌فێکی کردوه له‌و که‌سه‌ی هه‌واڵی تۆپینی بداتێ ،فێڵێکم بۆ بدۆزه‌ره‌وه ،ئه‌وه و ئه‌وه‌ت ئه‌ده‌مێ ،به‌ڵێنی دایه فێڵێکی بۆ بدۆزێته‌وه .که هاته الی شا گۆرانیه‌کی بۆ وت، چیرۆکه‌که‌ی تێدا گێڕایەوە ،تا شا پێی زانی ،وتی ها شه‌بدێز مردوه؟ وتی شا وا ئهفەرموێ ،وتی باشت کرد خۆت و ئه‌وانی ترت رزگار کرد .داخێکی زۆری بۆ خوارد .فه‌رمانی دا به قهنتوسی کوڕی سینیمار نیگاره‌که‌ی بکێشێ ئه‌ویش به جوانترین شێوه نیگاری کرد په‌یکه‌رێکی کرد جیاوازی ناکه‌ی ئەڵێی گیان کراوە به به‌ر له‌شی دا. شا هات و دی ،که سه‌یری کرد ده‌ستی کرده گریان ،وتی له کاریگه‌ری ئه‌م په‌یکه‌ره له سه‌ر ئێمه و باسی فه‌سادی حاڵمان و ئه‌گه‌ر به رواڵه‌ت شتێ له کاروباری دنیا نیشانه بێ بۆ کاروباری ئاخیره‌ت به‌ڵگه‌یه‌که بۆ سەلماندنی مردنی له‌شمان و داوه‌شینی جه‌سته‌مان و سڕینه‌وه‌ی روخسارمان و ونبونی شوێنه‌وارمان...... قصر شیرین :63/1 ...شیرین ناوی دۆستەکەی کیسرا پەروێز بوە .جوانترین خەڵقی خوا بوە .فارس ئەڵێن :کیسرا پەروێز سێ شتی هەبوە هیچ شایەک نە پێش ئەو و نە پاش ئەو نەیان بوە :ئەسپەکەی شەبدێز ،کەنیزەکەی شیرین، گۆرانبێژ و عودژەنەکەی بلبهند. قەسری شیرین ،شوێنێکە نزیکە لە قرمیسین لە نێوان هەمەدان و حەلەوان دا ،لە سەر رێی بەغداد بۆ هەمەدان، بینای بڵندی گەورەی تێدایە ،چاو ماندو ئەبێ لە تەماشای و بیر تەنگ ئەبێ لە روانینی .هەیوانێکی زۆری بەست راون ،خەڵوەتگە ،گەنجینە ،کۆشک و سەرا ،سەیرانگا ،هۆڵ و مەیدان و راوگە و ژور بەڵگەی هێز و توانایە. محەمەد بن ئەحمەد ئەل هەمەدانی وتی هۆی بیناکردنی قەسری شیرین ،کە یەکێکە لە عەجایبەکانی دنیا ،ئەوەیە، پەروێز شا ،نشینگەکەی لە قرمیسین بوە فەرمانی داوە باخێکی بۆ دروست بکەن دو فرسەخ بە دو فرسەخ بێ لە هەمو نێچیرێکی تێدا بێ تا هەمویان زاووزێ بکەن .هەزار پیاوی بۆ ئەوە راسپارد هەمو رۆژێ یەکی پێنج نان و دو رەتڵ گۆشت و شوشەیەک شەرابی بۆ بڕی بونەوە .کارەکە و کۆکردنەوەی نێچیرەکان حەوت ساڵی خایاند تا تەواویان کرد .کە تەواوی ان کرد چونە الی بلهبندی گۆرانیبێژ شا ئاگادار بکا لەوەی ئەو فەرمانی پێ کرد بون ئەوان تەواویان کردوە .گۆرانیەکی دانا ناوی نا باخی نێچیروان شا پێی خۆش بو .فەرمانی دا پارە بە پیشەکارەکان بدەن. کە مەست بو لە شیرینی پرسی ،داوایەکی لێ بکا .وتی ئەمەوێ لەم باخەدا دو جۆگەم لە بەرد بۆ بتاشی شەرابیان پێ دا بڕوا و ،لە بەینی دو جۆگەکەدا کۆشکێکم بۆ بکەی لە واڵتەکەت دا وێنەی نەبێ .رازی بو. بەاڵم لە بەر مەستی ئاگای لە خۆی نەبو ،لە بیری چوەوە .شیرین خۆی نەیوێرا بیری بخاتەوە داوای لە بلهبند کرد بە گۆرانی بیری بخاتەوە بەرامبەر بەوە بەڵێنی دایە هەرچی زەویوزارێکی هەیە لە ئەسفەهان بەوی ببەخشێ .گۆرانیەکەی دانا بەڵێنەکەی شا بە شیرینی داب‌و بە بیر هێنایەوە .شا وتی ئەوەی لە بیرم چوبو 11
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
بیرت خستمەوە .فەرمانی دا دو جۆگاکە دروست بکەن ،کۆشکەکەش لە بەینیان دا ،بە جوانترین شێوە دروستیان کرد... مایدشت :020/1 قه‌اڵیه‌ک و شارێکه له "نواحی" خانه‌قین له عیراق. دینه‌وه‌ر :392/0 شارێکه له "ئەعمالی جەبەل" نزیک قرمیسین. له نێوان دینه‌وه‌ر و هه‌مه‌دان دا بیست و شتێ فرسه‌خه. له دینهورهوه بۆ شاره‌زور چوار مه‌رحه‌له‌یه. دینه‌وه‌ر به قه‌د سێیه‌کی هه‌مه‌دانه ،به‌روبوم و کشتوکاڵ و ئاوی زۆره .خه‌ڵکه‌که‌ی له هی هه‌مه‌دان بدهترن. ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌هلی ئه‌ده‌ب و حه‌دیسی تێدا هه‌ڵکه‌وتوه. سرماج :10/3 قهاڵیهکی سه‌خته له نێوان هه‌مه‌دان و خوزستان دا له "جبال" هی به‌دری کوڕی حهسهنهوهی خاوه‌نی سابور خواسته ،له سه‌ختترین و قایمترینیانه. سی سه‌ر :026/3 شارێکە هاوسنوری هه‌مه‌دانه .ناو نراوه سی سه‌ر ،له به‌ر ئه‌وه‌ی له نزماییهک دایه له نێوان سه‌ری سی ئاکام دا ،له نێوان هه‌مه‌دان و ئازه‌ربایجان دایه ،قهاڵکهی و شاره‌که‌ی له سه‌رده‌می ئه‌مینی کوڕی ره‌شیدا دروست کراوه .ئه‌وه‌نده کانی و سه‌رچاوه‌ی لێیه ناژمێردرێن پێی ئه‌وترا سهدخانیه. تا ئێستاش سی سه‌ر و ده‌روبه‌ری لهوڕهگای رانی کورده‌کان و هی تره. ..... خانقین :000/0 شارێکه له سه‌واد ،که‌وتۆته سه‌ر رێگه‌ی به‌غداد – هه‌مه‌دان .له گه‌ڵ قه‌سری شیرین 1فرسه‌خه و له گه‌ڵ حهلهوان 1فرسه‌خه. کانی گه‌وره‌ی نه‌وتی تێدایه .داهاتی زۆره. پردێکی گه‌وره له سه‌ر دۆڵهکهیهتی 01تاقه و هه‌ر تاقێکی 02گه‌زه ،جاده‌ی خوراسان – به‌غدادی له سه‌ره. بهستون :126/0 گوندێکه له نێوان هه‌مه‌دان و حهلهوان دا 1مەرحەله له هه‌مه‌دان و 3فرسه‌خ له قرمیسین دوره. شاخی بێستون ئه‌وه‌نده به‌رزه که‌س ناگاته لوتکه‌که‌ی .روه‌که‌ی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه وه‌کو هه‌ڵکه‌نرابێ لوسه. رێگای حاجییان به بناره‌که‌ی دا ئه‌ڕوا. نه‌خشی په‌روێز و شیرین و ...تێدایه.... حلوان :093/0 له دوای سنوری سه‌وادی عیراق دایه ،دوای ئه‌وه "جبال" ه. له دوای شکانی جه‌له‌وال ئیسالم به "سوڵح" گرتویه‌تی. له دوای کوفه و به‌سره و به‌غداد و واسیت و سامه‌ڕا گه‌وره‌ترین شاری نزیکی عیراقه له شاخه‌وه. به‌فری لێ ئه‌بارێ .ئاوه‌که‌ی گۆگردیه. هه‌نارێکی هه‌یه له دنیادا وێنه‌ی نیه و هه‌نجیرێکی زۆر باشی هه‌یه له به‌ر خۆشی پێی ئه‌ڵێن شاههنجیر. 10
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
چه‌ند گەڕاوی لێیه بۆ ته‌داوی که‌ڵکی لێ وه‌رئه‌گرن. جوزکان :70/0 شاخێکه له حهلهوان ،کوردی لێ نیشته‌جێیه.
کورد له ده‌ڤه‌ری "خوزستان" لوڕ :031/1 کوره‌یه‌کی فراوانه له نێوان ئه‌سفه‌هان و خوزستان دا .له "عەمەل" ی خوزستان دائه‌نرا به‌اڵم خرایه سه‌ر "جیبال" چونکه له‌وێوه نزیک بو. اللر :099/1 کۆمەڵێکە لە کوردەکان" :وهو جیل من االکراد" له چیاکانی نێوان ئه‌سبه‌هان و خوزستان دایە .ئه‌و ناوچانه به‌وه ئه‌ناسرێن ئه‌وترێ واڵتی لوڕ ،وه پێی ئه‌وترێ لوڕستان و پێیشی ئه‌وترێ لوڕ.
ئەنجامگیری زانیاریەکانی یاقوتی حەمەوی دەربارەی کۆمەڵگای کورد لە کۆتایی سەدەی یانزەهەم و سەرەتای سەدەی دوانزەهەمی زاین دا بە زانیاری دەستی یەکەم دائە نرێن و ،ئەشێ ئاگاداریەکانی کە لە معجم البلدان دا تۆماری کردون بە سەرچاوەیەکی گرنگ دابنرێن بۆ لێکۆڵینەوەی هەلومەرجی کۆمەاڵیەتی ،ئابوری ،فەرهەنگی ئەو سەردەمەی کورد و هەڵهێنجانی هەندێ ئەنجامگیری: یەکەم :دەربارەی ناوەکانی کورد و کوردستان .0 .0ناوی کورد ناوی کورد لە چاخی ئەمەوی و لە چاخی عەباسی دا وەکو کۆمەڵێ خەڵک ،کۆمەڵێ تیرە ،لە روی رەگەز و زمان و نەریتەوە ،جیاواز لە عەرەب و فارس و تورک زۆر جار ناوی لە ناو روداوەکان دا هاتوە ،تەنانەت سیاسیەکی گەورەی وەکو نیزامولمولک ،کە سەد ساڵ زیاتر پێش لە دایکبونی یاقوت ژیاوە ،له سه‌رده‌می خۆی دا باسی میره‌کانی کوردی له ریزی میری گه‌له ناوداره‌کانی ناوچه‌که‌دا ژماردوە ،له "سیاسه‌تنامه" که‌ی دا (که ساڵی 131ک نوسراوه) له باسی دانانی بارمته‌دا ئه‌ڵێ" :ئه‌میرانی عه‌رەب و کوردان و ده‌یله‌مان و رۆمیان ....ل."033 هەروەها یاقوت چه‌ندین جار ناوی کوردی له گەڵ ناوی شار و گوند و قه‌اڵ و له‌وه‌ڕگا و ئاواییه‌کانی ناوچه‌که دا باس کردوە بەاڵم ئەویش هەرجارەی بە پێی جیاوازی ناوچەکان و عەشیرەتەکان ،ناوی بردون ،لەوانە: االکراد البوختیة :11/0 .60/0کوردانی بوختی. االکراد البشنویة :337/0کوردانی بشنویە. کوردانی بالشجان و سبالن و ئاوی رودان .027/0 من طوائف االکراد :031/0لە تائیفەکانی کورد. جیل من االکراد :099/1کۆمەڵێک لە کوردان.
11
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
بەاڵم هێشتا ناوێکی تایبەتی و دیاریکراو نەبوە بۆ "تەعریف" ی کورد ،بە یەکێ لە زاراوەکانی قەوم ،امة ،ملة. .0 .0ناوی کوردستان لە چەندین جێگای "معجم" ەکەی دا ناوی شوێن وەکو نیشتمانی میللەتانی جیاواز ئەبا لەوانە: دیلمستان ،سجستان ،سیستان ،لورستان ..،کەچی ناوی کوردستان نابا ،بەڵکو کە باسی شوێنی ژیان و نیشتەنی کورد ئەکا بە ناوی جیاواز باسی ئەکا ،لەوانە: منزل االکراد ومحلتهم ....من احیا‌ء االکراد ()129/3 هەروەها بە زۆزان و هەکاریە و بوختیە ...ناوی ئەبا ،بەم پێیە ئەبێ ناوی کوردستان ،بۆ شوێنی ژیانی کورد ،لەو سەردەمەدا هێشتا وەکو زاراوەیەکی جوگرافی ،چ هی مرۆیی– بەشەری ،چ هی سروشتی– تەبیعی و ،چ هی سیاسی یان کارگێڕی ،نەچەسپی بێ و نە بوبێ بە باو. دوەم :هەبونی کەمینەی دینیی جیاواز یاقوت هه‌ندێ زانیاری له سه‌ر هه‌ندێ دین و مه‌زه‌ب بە دەستەوە ئه‌دا که ئه‌وده‌م له کوردستان هه‌بون، له‌وانه: .0 .0زەردەشتی ناوی شوێنێکی بردوه نوسیوێتی: بیت النار :100/0 گوندێکی گه‌وره‌ی هه‌ولێره 3میل دوره لێی. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه یاقوت شیعرێکی نوسیوه‌ته‌وه هه‌ولێر تۆمه‌تبار ئه‌کا به "دارالفسق" چونکه "بیت النار" بۆته دهلیزی هه‌ولێر. "بیت النار" هاوتای عه‌ره‌بی وشه‌ی "ئاته‌شگا" ی فارسی و کوردیه که په‌رستگای زه‌رده‌شتیه‌کان بوه .ئێستا له ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر نه شوێنێ به‌م ناوه‌وه ماوه و نه شوێنه‌واری دیار و ناسراوه. .0 .0ئیزەدی ناوی شوێنێکی تری بردوه نوسیوێتی: داسن :031/0 شاخێکی گه‌وره‌یه له باکوری موسڵ له الی رۆژهه‌اڵتی دیجله خه‌ڵکێکی زۆری لێیه "من طوائف االکراد" که پێیان ئه‌وترێ :داسنی. ئێستاش هه‌مان چیا و ناوچه به هه‌مان ناو ماوه پێڕه‌وانی ئۆلی ئیزه‌دی لێیه .هه‌ندێ جار به ئیزهدیهکانیان وتوه داسنی. .3 .0مەسیحی ناوی هه‌ندێ شوێنی بردوه که دێری مه‌سیحیه‌کانی لێ بوه .نوسیوێتی: دیر الجودي :333/0
11
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
جودی ئه‌و شاخه‌یه که‌شتیه‌که‌ی نوحی له سه‌ر گیرساوه‌ته‌وه .دێره‌که له سه‌ر لوتکه‌ی جودی دروست کراوه .ئه‌ڵێن له سه‌رده‌می نوح دا دروست کراوه. دیر الجب :339/0 دێرێکه له نێوان هه‌ولێر و موسڵ دا به‌ناوبانگه ئه‌وانه‌ی فێ یانه روی تێ ئه‌که‌ن زۆریان چاک ئه‌بنه‌وه. دیر الکلب و دیر الکوم :363/0 لە نزیک باعەزرایە لە موسڵ .ئه‌وانه‌ی سه‌گ ئه‌یان گه‌زێ و هار ئه‌بن روی تێ ئه‌که‌ن ئه‌گه‌ر زو بچن چاک ئه‌بنه‌وه. دیر الزعفران :311/0 لە نزیک جزیرەی ئین عومەر دایە لە ژێر قەاڵی ئەردمشت .زەعفەرانی لێ ئەچێنرێ. دیر الغادر :361/0 لە نزیکی حەلەوانە لە سەر چیایەکە. ره‌نگه هه‌مان ئەم دێرانە و له هه‌مان ناوچه‌دا نه‌مابن ،به‌اڵم ئێستاش مه‌سیحی له کوردستان ماون. .1 .0شیعەی زەیدی ناوی شوێنێکی تری بردوه له شاره‌زور نوسیوێتی: شهرزور ... :016/3له شاره‌زور شارێکی تری لێیه ...به شیز ناسراوه خه‌ڵکه‌که‌ی شیعه‌ی صالحی زه‌یدی ه له سه‌ر ده‌ستی زه‌یدی کوڕی عه‌لی دا موسوڵمان بون ...ساڵی 310خه‌ڵکی نیم ئەز رای ،به رواڵه‌ت به بیانوی شه‌ریعه‌ته‌وه به‌اڵم له سۆنگه‌ی ده‌مارگیری دینیه‌وه ،چونه سه‌ریان، کوشتیانن و تااڵنیان کردن و ئاگریان تێ به‌ردان. ئێستا شیعه‌ی زه‌یدی له‌و ناوچه‌یه‌دا نه‌ماوه ،به‌اڵم له‌و ناوچه‌یه‌دا کاکه‌یی لێیه ،که نه شیعه‌ی زه‌یدیه و نه سوننه‌یه به‌ڵکو ئاینێکی جیاوازه. سێیەم :دەربارەی پێکهاتەی کۆمەاڵیەتیی کورد به پێی زانیاریه‌کانی ناو معجم ئه‌شێ کوردانی سه‌رده‌می یاقوت به‌مجۆره پۆلێن بکرێن: .0 .3ده‌وارنشین، ئه‌وانه بون کە کۆچه‌ر بون .ئاژه‌ڵدارییان کردوە .به دوای له‌وه‌ڕدا گه‌رمیان و کوێستانیان کردوە. گۆشت و سپیایی و خورییان به‌رهه‌م هێناوە له به‌رامبه‌ردا پێویستیه‌کانی ژیانیان له شاره‌کان کڕیوە. پێ ئەچێ لەو سەردەمەدا زۆری کورد دەوارنشین بوبن ،بۆ نمونە لە دەڤەری فارس باسی پەنجا هەزار خێزان و لە دەڤەری شارەزور باسی چل هەزار خێزان ئەکا ،ئەمە سەرەڕای ناوچەکانی تر. خێڵی کوردی ،رێکخراوەیەکی کۆمەاڵیەتی ،ئابوری ،جەنگی بوە. سەرۆکی گشتی هەبوە ،لە خوار ئەویشەوە سەرۆکی تیرە و هۆز و بەرەباب هەبوە. سەرزەمینێکی دیاریکراوی هەبوە ،کە جوڵەی هاوینە و زستانەی بە دوای لەوەڕ و هەواردا لە گەرمیان و کوێستان کردوە. 11
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
ئابوری تایبەتی خۆی هەبوە کە لە سەر بناغەی پەروەردەکردنی ئاژەڵ و کۆکردنەوەی بەرهەمەکەی دامەزراوە .ئاڵوگۆڕی بازرگانی دیاریکراو بوە .بەرامبەر بە فرۆشتنی بەروبومی ئاژەڵداری کڕینی پێویستیە بنەڕەتیەکانی ژیان وەکو جلوبەرگ و ئاسنجاو. هێزی مرۆیی خۆی هەبوە بۆ پاراستنی سەروسامانی خۆی لە دەستدرێژی خێڵەکانی دراوسێی و هێزەکانی حکومەتی ناوەندی یا خۆجێیی و ،بۆ پەالماردانی لەوەڕگا و خێڵەکانی دراوسێی. پێویستی بە شار و ئاوەدانی جێگیر نەبوە ،بەڵکو بە رێگری داناوە لە سەرڕێی کۆچوڕەوی دا. خێڵی کوردی قازانجی لە دامەزراندنی دەوڵەتی ناوەندی بەهێزدا نەبوە. هه‌ندێ لێکۆڵه‌ری مێژویی هه‌مو ئه‌و کۆچه‌رانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به کورد ناوبراون ،به کورد نازانن، به‌ڵکو ناوبردنیان به کورد ئه‌گێرنه‌وه بۆ هۆکاری تر .بۆ نمونه :برتولد اشپولر (ترجمه جواد فالطوری) :تاریخ ایران در قرون نخستین اسالمی ،جلد اول ،ص .137-133نوسیوێتی" :له به‌ر ئه‌وه‌ی چادرنشین بون و زمانه‌که‌یان له گه‌ڵ دانیشتوانی ده‌وروبه‌ریان جیاواز بوه به کوردیان ژماردون". .0 .3قهاڵنشین، ئه‌وانه بون کە جه‌نگاوه‌ر بون .کارمه‌ندی ده‌زگای حوکمڕانی ئاسایشی ناوچه‌که بون بۆ پاراستنی له باندەکانی جه‌رده و رێگر و له هێرشی دوژمن .هەروەها بۆ پاراستنی دەسەاڵتی فەرمانڕەوای واڵت و کۆکردنەوەی باج و سەرانەی جیاواز ،موچه‌یان له حاکم وه‌رگرتوە یان خۆیان به زۆر له خه‌ڵکیان کۆ کردۆته‌وه. .3 .3گوندنشین، ئه‌وانه بون کە له دێهات دا نیشته‌جێ بون .کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵدارییان کردوە .خۆراکی خۆیان و دانیشتوانی واڵتیان به‌رهه‌م هێناوە. گوندی کوردی ب ە زۆری لە نزیک سەرچاوەی ئاو ،بە تایبەتی کانی و کارێز ،ئاوا کراوەتەوە. زۆرتر بەرهەمی کشتوکاڵی هەبوە ،کەمتر بەرهەمی ئاژەڵداری. گوند ،یەکەیەکی کۆمەاڵیەتی ،کارگێڕی ،ئابوری ،تا رادەیەکی زۆر سەربەخۆ ،بچوک و دابڕاو بوە لە دەوروبەری .بۆ رێکخستنی کاروباری ژیان و په‌یوه‌ندی لە گەڵ دەرەوە کوێخایان لە خۆیان هەبوە .ئابوری گوند داخراو بوە ،تا رادەیەکی زۆر "ئیکتیفای زاتی" هەبوە .لە ناوخۆی دا ژن‌وژنخوازی کردوە .کەمتر پێویستی بە تێکەاڵوی هەبوە لە گەڵ دراوسێکانی .سەودای بازرگانی کەم بوە ،بەروبومی کشتوکاڵی فرۆشتوە لە بەرامبەرد ا پێویستیە بنەڕەتیەکانی ژیان بە تایبەتی ئاسنجاو و جلوبەرگی کڕیوە. گوند پێی خۆش نەبوە هیچ الیەنێکی دەرەکی دەس وەر بداتە کاروباری ناوخۆیەوە ،لە الیەکی ترەوە پێویستی بە دۆخی هێمن و ئارامی هەبوە ،خۆیشی هێزی مرۆیی کەم بوە ،نەیتوانیوە خۆی بپارێزی .زۆر جار بون بە ژێر دەستوپێی لەشکری هاتو ،خێڵە رەوەندەکانەوە، توانای پێشکەوتن لە گوندا کەم بوە.
11
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
.3.1شارنشین، ئه‌وانه بون کە پیشه‌ی جۆراوجۆریان هه‌بوه .له بازاڕه‌کانی شاره‌کانیان دا خۆراکیان له دێهاتیه‌کان کڕیوە و به‌رهه‌مه‌کانی خۆیانیان پێ فرۆشتونەتهوه.
چه‌ند تێبینیه‌ک سه‌رنج رائه‌کێشن: یه‌که‌م،
ژماره‌ی شار و گونده‌کانی کوردستان له چاو ئه‌و پانتاییه‌دا که باسی کوردی تێدا ئه‌کرێ که‌م بوه. یاقوت له سه‌فه‌ره‌کانی دا چه‌ند جارێ به ناو کوردستان دا تێپه‌ڕیوه به‌اڵم زۆر به ده‌گمه‌ن باسی ئاواییه‌کانی ئه‌کا له کاتێک دا به وردی ناوی زۆر له گوند و ئاواییه‌کانی شوێنه‌کانی تر باس ئه‌کا.
دوه‌م،
خێڵ و قەاڵ و گوند و شارە کورد نشینەکان هەموی پێکەوە یان زۆری پێکەوە لە یەکەیەکی کارگێڕی یەکگرتودا نەبون و سەر بە یەک حاکم نەبون ،بەڵکو پەرت و باڵ‌و بوە و هەر خێڵە و هەر بەشەی سەر بە حاکمێ بوە.
سێیەم،
باسی هه‌ندێ شاری کوردنشین ئه‌کا که ئێستا نه‌ماون و ،باسی هه‌ندێ شاری تر ئه‌کا که وه‌کو ئه‌و ئه‌ڵێ ئه‌رمه‌نی نشین بون ،یاخود هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ هه‌بونی کورد ناکا له ناو ئه‌و شارانه‌دا ،که‌چی ئێستا کوردنشینن. بۆ نمونه ئێستا شارێ نه‌ماوه به ناوی شاره‌زوره‌وه ،که‌چی شاره‌کانی ئامه‌د و میافارقین و ئه‌رجیش، ئه‌رزنجان ،که ئه‌و به کورد ناوی نه‌بردون ئێستا که‌وتونه‌ته ناو جه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه.
چوارەم ،ئه‌و شوێنانه‌ی یاقوت باسیان ئه‌کا ئێستا هه‌ر به‌شه‌یان که‌وتونه‌ته ناو یه‌کێ له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌وه، گۆڕانی دیمۆگرافیی بنه‌ڕه‌تییان به سه‌ردا هاتوه .ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌مانه هه‌ندێکیان مه‌ڵبه‌ندی ژیانی کورد بوبن ئێستا کوردیان تێدا نه‌ماوه ،یان ئه‌گه‌ر تێکه‌اڵو بوبن له کورد و ره‌گه‌زی تر ئێستا بونه‌ته کوردی و ره‌گه‌زی تری تێدا نه‌ماوه. شار بۆ ئەوەی ئاوا بکرێتەوە و گەورە ببێ ،ئەبێ "مەاڵمەت" ێکی هەبێ بۆ ئاوابونەوە و ،درێژەپێدانی ژیانی بەردەوام تێیدا و پەرەسەندنی .ئەو مەاڵمەتە هەرچی بێ ،ئابوری ،بازرگانی ،دەریایی بێ ،سەرەڕێیی هاتوچۆی کاروان بێ ،ناوەندی جەنگی بێ ،یا فەر هەنگی ،یا هەر مەاڵمەتێکی گرنگی تر کە بونی پێویست بکا. ئەوسا شار پێویستی بە رێکخستنی پێشکەوتوتر ئەبێ لە هی گوند و قەاڵ و خێڵ. شار پێویستی ئەبێ بە هەبونی پیشەی جۆراوجۆر ،پێویستی ئەبێ بە بازاڕ و بازرگانی ،پێویستی ئەبێ بە تێکەاڵوی و ئاڵوگۆڕی بەرهەم و شارەزایی لە گەڵ دەرودراوسێ .شار پێویستی بە کەسێک ئەبێ گەورەی بێ، ئەویش پێویستی ئەبێ بە :داوودەزگای ئەمنی بۆ پاراستنی ئاسایشی شار ،داوودەزگای سەربازی بۆ پاراستنی لە هێرشی بێگانە ،داوودەزگای کارگێڕی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری رۆژانەی خەڵک ،داوودەزگای داوەری بۆ بەالداخست نی کێشە و ناکۆکی ناو خەڵک ،داوودەزگای دارایی بۆ کۆکردنەوەی باج و داهاتی ناوچەکە و، ژیاندنی فەرمانبەرانی داوودەزگاکانی ..بەمجۆرە ،شار توانیوێتێ ببێتە ناوەندی دروستکردنی دەوڵەت و نەتەوە. لە کوردستانی سەردەمی یاقوت دا شاری وەها لە کوردستان دا نەبوە. 11
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
کورد و
جه‌نگی 57ساڵه‌ی ڕۆم و عه‌جه‌م ( 0661 – 0633ز 710 – 712 /ک) پێکهاتنی ئاماسیه
جه‌نگی چاڵدێران (ئابی 0601ز 702 /ک) به شکستی شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی ( 732 – 729ک) و سه‌رکه‌وتنی سوڵتان سه‌لیمی عوسمانی ته‌واو بو .له‌و شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر قزلباش و سه‌رکرده ناوداره‌کانیان کوژران و هه‌ندێکیان به دیل گیران له‌وانه هاوسه‌رێکی شا .شاری ته‌ورێزی پایته‌ختی ئێران گیرا .له ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه‌دا به‌شی هه‌ره زۆری کوردستان و عێراقی عه‌ره‌بی که‌وته ژێر ده‌سه‌اڵتی عوسمانیه‌وه .به‌اڵم ئه‌م سه‌رکه‌وتنه جه‌نگیه گرنگه نه‌ی توانی کۆتایی به ده‌سه‌اڵتی ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی سه‌فه‌وی – شیعه بهێنێ، به‌ڵکو بو به سه‌ره‌تای زۆرانبازیه‌کی خوێناوی له نێوان ئه‌م دو ده‌وڵه‌ته‌دا که چه‌ند قه‌ڕنی خایاند. سوڵتان سه‌لیم به هۆی پشێوی ناوخۆی له‌شکره‌که‌یه‌وه پاش 3ڕۆژ ناچار بو ته‌ورێزی به‌جێ هێشت و که‌وته گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه بۆ ئاماسیه .شائیسماعیل دوای تێشکانی چاڵدێران کشابوهوه ده‌رگه‌زێن .سه‌رله‌نوێ هاته‌وه پایته‌خته‌که‌ی خۆی ،ته‌ورێز .له‌وێوه ده‌سته‌یه‌کی به نوێنه‌رایه‌تی خۆی به دیاری و پێشکه‌شی زۆر و ناوازه‌وه ره‌وانه‌ی الی سوڵتان سه‌لیم کرد بۆ وتووێژ و رزگارکردنی هاوسه‌ره‌که‌ی .ئێلچیهکانی شا 1که‌سی ناودار بون :سه‌ید عه‌بدولوه‌هاب ،قازی ئیسحاق که به قازی پاشا ناسراو بو ،مهالشوکروڵاڵی موغانی ،حه‌مزه خه‌لیفه که له مریده‌کانی شێخ حه‌یده‌ر و جێنشینی ئه‌و بو .سوڵتان گوێی نه‌دایه تکای ئێلچیهکان به‌ڵکو عه‌بدولوهاب و ئیسحاقی له قه‌اڵی نوێی بۆسفۆر (بوغاز قرا دنکیز) و مه‌ال و حه‌مزه خه‌لیفه‌ی له (دیمقوقه) زیندانی کرد و، بۆ شکاندنی شه‌ره‌فی شا ئیسماعیل ،له باتی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی ئازاد بکا له تاجیزاده جه‌عفه‌ر چه‌له‌بی ماره کرد( .هامر)362: 11
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
سوڵتان سه‌لیم ئاماده نه‌بو بۆ ئاشتی و ڕێککه‌وتن له گه‌ڵ شا ئیسماعیل .له‌و نامه‌یه‌ش دا که سه‌لیم له ناوه‌ڕاستی شه‌شه‌کانی 700دا بۆ حه‌کیم ئیدریسی بدلیسی نوسیوه ئه‌ڵێ: "وا ئیسته‌ش کوڕی ئهردهویلی :ئیسماعیلی گومڕا .حسێن به‌گ و بارام به‌گ ناوی ناردۆته خزمه‌ت به‌ختیاری مان .به زمان و نوسینی هه‌مه جۆره به‌نده‌یی خۆی ده‌نوێنێ و ده‌پاڕێته‌وه و به‌زمان لوسی و ڕۆن تێ دان ده‌یه‌وێ ده‌گه‌ڵی ئاشت بم و گوتویه :هه‌رچی من بمه‌وێ و ئاره‌زو بکه‌م به بێ خۆگرتن ده‌یکا .به‌اڵم به‌ڵێن و دڵسۆزی جێگه‌ی بڕوا نیه ،له‌به‌رئه‌وه هه‌ردو ڕاسپارده‌م گرتن و خستمنه قه‌اڵی دیمقوقه و پیاوهکانیشیانم هاویشتنه قه‌اڵی کهلید ئه‌لبه‌حر .له‌سه‌ر تۆش پێویسته ده‌رباره‌ی ناوبراوی بارکهوتو زۆر باش بیر بکه‌یه‌وه و هه‌ر ئێستا بیری لێ بکه‌وه .بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی پایه‌دار و له گه‌شه‌مان تێکۆشه‌ر به" (شه‌ره‌فنامه– 161 : )166 دوژمنایه‌تی له نێوان هه‌ردو ده‌وڵه‌ت دا چه‌سپی .هه‌ردو ال ده‌ستیان وهرئهدایه کاروباری یه‌کتریه‌وه .گورجستان و ئه‌رمه‌نستان و کوردستان و عه‌ره‌بستان بون به مه‌یدانی شه‌ڕ و پێکادانی خوێناوی .ههردوال به هه‌مو ڕێگه‌یه‌ک هه‌وڵیان ئه‌دا بۆ ده‌ستگرتن به سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌دا که که‌وتبونه نێوان هه‌ردو ده‌سه‌اڵتی سه‌فه‌وی و عوسمانیه‌وه. سیاسه‌تی شا ئیسماعیل به‌رامبه‌ر کورد ،بوبو به هۆی ڕه‌نجاندنی کورد و ،نزیککه‌وتنه‌وه‌ی کورد له عوسمانی. له دوای جه‌نگی چاڵدێران سوڵتان سه‌لیم پاککردنه‌وه‌ی کوردستانی له ده‌سه‌اڵت و الیهنگرانی سه‌فه‌وی و ڕێکخستنه‌وه‌ی کاروباره‌کانی سپارد به حه‌کیم ئیدریسی به‌دلیسی که سیاسیه‌کی کوردی بلیمه‌ت بو .سوڵتان خۆیشی که‌وته سازدانی له‌شکر بۆ داگیرکردنی سوریا و میسر و حیجاز. تا ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی دروست نه‌بو بو ،ده‌وڵه‌تی ئاق قوینلو له کوردستان و ئازه‌ربایجان دا حوکمڕان بو. ئه‌وانه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی کاریگه‌ریان بۆ سه‌ر عوسمانی دروست نه‌کرد بو .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به ناوی جیهاد و باڵوکردنه‌وه‌ی ئیسالمه‌وه خه‌ریکی په‌ل هاویشتن بو له ئه‌وروپا و ،له دوای فه‌تحی قوسته‌نتینه (0163 ز 369 /ک) بو بوه مه‌ترسیه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر هه‌مو گه‌النی ئه‌وروپا و بۆ سه‌ر دینی مه‌سیحی .ئه‌وروپا به خۆشحاڵیه‌وه هه‌واڵی دروست بونی ده‌وڵه‌تی ئێران و تیژبونی ناکۆکی مهزهبیی شیعی – سونیی له نێوان سه‌فه‌وی و عوسمانی دا وه‌رگرت .هه‌وڵیان دا ئه‌م ڕوداوه نوێیه بۆ قازانجی خۆیان به‌کاربهێنن .هه‌روه‌کو پێشتریش شا مه‌سیحیه‌کانی ئه‌وروپا له گه‌ڵ ئوزون حه‌سه‌نی ئاق قوینلو هه‌وڵیان دا بو. ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی شیعه‌ی سه‌فه‌ویش له‌هه‌ردو الیه‌وه هه‌ستی به مه‌ترسیه‌کی گه‌وره ئه‌کرد؛ له الی ڕۆژههاڵتیهوه هه‌میشه له‌به‌ر مه‌ترسی هێرشی ئوزبهگی سوننه و ،له الی ڕۆژئاوایه‌وه له‌به‌ر مه‌ترسی هێرشی عوسمانی سوننه‌دا بو .ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له نێوان ئه‌م دو به‌رداشه‌دا نههاڕدرێ هه‌وڵی ئه‌دا هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تانی مه‌سیحی ئه‌وروپی به ده‌س بهێنێ .شا ئیسماعیل نامه و ئێلچی نارد بۆ مه‌سیحیه‌کان و دوای ئه‌ویش ته‌هماسبی کوڕی هه‌مان کاری دوباره کرده‌وه. لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی هاوچه‌رخی ئێرانی ،له‌م باره‌یه‌وه نوسیوێتی: "واڵتانی ئه‌وروپایی هه‌ر که پێوه‌ندیان له گه‌ڵ ئێران دروست کرد ،که‌وتنه هاندانی ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ جه‌نگ دژی عوسمانی ...ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایی له زه‌مانی دامه‌زراندنی زنجیره‌ی سه‌فه‌ویه‌وه له ئێران تهالشیان ئه‌کرد ماشێنی جه‌نگی گه‌وره‌ی عوسمانی که هه‌ڕه‌شه‌ی له دڵی ئه‌وروپا ئه‌کرد ،به‌ره‌و ئێران هیدایه‌ت بکه‌ن و به مه‌شغوڵ کردنیه‌وه له جه‌بهه‌ی ڕۆژهه‌اڵت ،له گوشاری ئه‌و له جه‌بهه‌ی ڕۆژئاوا که‌م بکه‌نه‌وه .هه‌روه‌کو سوڵتانی عوسمانی هه‌رده‌م ناچاربن نیوه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی خۆیان له سنوره‌کانی ڕۆژهه‌اڵت دا دابنێن ،ئه‌وه‌ش بو به هۆی ئه‌وه‌ی که فتوحاتی ئه‌وان له ئه‌وروپا ڕابوه‌ستێ. 11
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
بێ هوده نیه که "بوسک" سه‌فیری نه‌مسه له ده‌رباری سوڵتان سله‌یمانی قانونی ...که سپاکه‌ی تا به‌رده‌م دیواری ڤیه‌ننا پێشڕه‌وی کرد ،وتویه‌تی" :له به‌ینی ئێمه‌و ئه‌مان دا ته‌نیا ئێرانیه‌کانی لێیه ".یا جۆرج وسترن وتویه‌تی" :ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی له‌م زه‌مانه‌دا تورکی لغاو کردوه ،نه‌ی هێشتوه زه‌ره‌ری زۆرتر له دنیای مه‌سیحی بدا". له‌م زه‌مانه‌دا واڵتانی ئه‌وروپی شوێن دو ئامانج که‌وت بون ،یه‌کێکیان سیاسی – واته یه‌کێتی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران له پێناوی شه‌ڕدا دژی تورکی عوسمانی ،ئه‌وی تر ئابوری – واته دامه‌زراندنی پێوه‌ندی بازرگانی له گه‌ڵ ئێران ،بۆ ناردنی سه‌فیر له الیه‌ن واڵتانی ئه‌وروپاییه‌وه بۆ ئێران ئه‌ویش هه‌ر بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ئامانجانه بو( "...اصغر جعفر ولدانی)1: مردنی سوڵتان سه‌لیم ( 701 – 703ک 0602 – 0600 /ز) و دانیشتنی سلێمانی کوڕی سه‌لیم (– 701 791ک 0690 – 0602 /ز) له سه‌ر ته‌ختی سه‌ڵته‌نه‌ت له الیه‌ک و مردنی شا ئیسماعیل ( 732 – 729ک) و دانیشتنی ته‌هماسبی کوڕی ( 731 – 732ک) له سه‌ر ته‌ختی شایه‌تی له الیه‌کی تره‌وه ،نه‌ک کۆتایی به دوژمنایه‌تی و جه‌نگ نه‌هێنا ،بگره چونکه هۆکانی ناکۆکیه‌کان هه‌ر ما بون ،دوژمنایه‌تیشیان هه‌ر ما‌و قوڵتر ئه‌بو. له ملمالنێی ئێرانی – عوسمانی دا ،ئێران له سیاسه‌تی ناوچه‌یی دا ،هه‌وڵی ئه‌دا که‌ڵک له ئایدیۆلۆجی شیعه وه‌ربگرێ و ،میر و مه‌زنه‌کانی کورد به خۆشی و خهاڵت ،یاخود به زۆر به الی خۆی دا ڕابکێشێ .له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شی دا ،هه‌وڵی ئه‌دا بنچینه‌ی هاوپه‌یمانێتی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی مه‌سیحی ئه‌وروپا دژی عوسمانی دابمه‌زرێنێ. عوسمانی یش له سیاسه‌تی ناوچه‌یی دا ،هه‌وڵی ئه‌دا که‌ڵک له ئایدیۆلۆجی سوننه وه‌ربگرێ ،میر و مه‌زنه‌کانی کورد به خۆشی یا به زۆر به الی خۆی دا ڕابکێشێ و له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه شی دا ،ناچاربو ده‌س له فتوحات و جیهاد هه‌ڵبگرێ ،بکه‌وێته سازان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی مه‌سیحی ئه‌وروپا. سوڵتان سلێمان پاش ئه‌وه‌ی له له‌شکرکێشیه‌کی گه‌وره‌دا بۆ داگیرکردنی ڤیه‌ننا سه‌ر نه‌که‌وت ( 731ک0607 / ز) گه‌ڕایه‌وه ئه‌سته‌موڵ .دوای ئه‌وه ئیتر چاوی بڕی بوه فراوانخوازی ئه‌رزیی له الی ڕۆژهه‌اڵتی ئیمپراتۆری عوسمانیه‌وه ،به تایبه‌تی که ئێران یش ده‌ستی هه‌ڵنه‌گرت بو له هه‌وڵدان بۆ فراوان بون له ئه‌رمه‌نستان و گورجستان و کوردستان و عه‌ره‌بستان و ،هه‌وڵدان بۆ ڕاکێشانی مه‌زن و میره‌کانی کورد.
جه‌نگی 57ساڵه‌ی سه‌فه‌وی – عوسمانی چوها سوڵتانی تکهلو له شوێنێکی نزیک ئه‌سفه‌هان له الیه‌ن حسێنخانی شاملووەوە کوژرا ،ئولمه تکهلو که والی ته‌ورێز بو ،داوای نیابه‌تی سه‌ڵته‌نه‌تی ئه‌کرد ،له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا له خۆی ترسا ئه‌ویش سزا بدرێ. ئولمه کاتی خۆی له‌وانه بو که له هه‌رای "شهیتانقولی" دا له خاکی عوسمانیه‌وه هه‌اڵت بو په‌نای بۆ شا ئیسماعیل برد بو .ئولمه گه‌نجینه‌ی ته‌ورێزی تااڵن کرد‌و په‌نای برده به‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی .خۆی و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی گه‌یشت بونه وان له‌وێوه نامه‌ی به‌ندایه‌تی خۆی بۆ سوڵتان سلێمان نارد .سوڵتان سلێمان فه‌رمانی دا به میر شه‌ره‌فی بدلیسی ( 712ک 0633 /ز) که بچێ بۆ پێشوازی و دڵنه‌وایی ئولمه و له وێوه ڕه‌وانه‌ی ئاستانه‌ی بکا( .شه‌ره‌فنامه)913 : میر شه‌ره‌ف ،ئولمهی هێنایه بدلیس .له‌وێوه به پۆشته‌یی و به‌ڕێزه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئاستانه‌ی کرد .ئولمه هه‌وڵی ئه‌دا سوڵتان سلێمان هان بدا بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بباته سه‌ر ئێران .ئاگاداری کرد له گیروگرفته‌کانی ناو ڕیزه‌کانی قزلباش و له هه‌ڕه‌شه‌ی ئوزبه‌ک .ئولمه ئه‌وه‌شی به هه‌ل زانی و زمانی له میر شه‌ره‌ف دا .میر شه‌ره‌فی تاوانبار 11
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
کرد به‌وه‌ی ڕێزی لێ نه‌گرتوه ،چونکه له ژێره‌وه دۆستایه‌تی له گه‌ڵ قزلباش هه‌یه .داوای له سوڵتان کرد بدلیسی پێ بسپێرێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه په‌الماری ئێران بدا. سوڵتان سلێمان ،میر شه‌ره‌فی له میرایه‌تی بدلیس خست .بدلیسی به ئولمه به‌خشی .ئه‌م کاره‌ی سلێمان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گفت و به‌ڵێنه بو که کاتی خۆی له نێوان حه‌کیم ئیدریس و میره وارثیهکانی کورد و سوڵتان سه‌لیم دا بو .که ئه‌بو میرایهتیهکانی کوردستان له ده‌س خۆیان دا بمێنێته‌وه. میر شه‌ره‌ف کاتی خۆی له الیه‌ن شا ئیسماعیله‌وه له خۆی گیرا بو .ماوه‌ی 3ساڵ به دیلی له‌وێ بو .له کاتی هێرشی ئوزبه‌ک دا به سه‌رکردایه‌تی شهیبهک خان ئه‌ویش فرسه‌تی هێنا و هه‌اڵت و گه‌ڕایه‌وه واڵتی خۆی. میر شه‌ره‌ف یه‌کێک بو له‌وانه‌ی هاوده‌نگ له گه‌ڵ چه‌ندین میر و مه‌زنی تری کوردستان ،حه‌کیم ئیدریسیان کرده ده‌مڕاستی خۆیان بۆ هاندانی سوڵتان سه‌لیم بۆ په‌الماردانی ئێران .له هێرشه‌که‌ی سه‌لیم دا بۆ سه‌ر ئێران و له شه‌ڕی چاڵدێران دا شه‌ره‌ف و نۆکه‌ره‌کانی به‌شدار بون ،دوای ئه‌وه‌ش یه‌کێک له هاوکاره نزیکه‌کانی حه‌کیم ئیدریس بو .بۆ ڕزگارکردنی شار و قهاڵکانی کوردستان له ده‌سه‌اڵتی قزڵباش ،به تایبه‌تی له شه‌ڕه‌کانی ئامه‌د و قوچ حه‌سار که ده‌وری کاریگه‌ری هه‌بو له ساخکردنه‌وه‌ی کوردستان دا بۆ عوسمانی. ئولمه له ئه‌سته‌موڵ گه‌یشته سوڵتان و ،کرایه بێگلهربێگ .دو ملیون ئاسپهری به موچه‌ی سااڵنه بۆ بڕایه‌وه. بڕیار درا بدلیس و ده‌وروبه‌ریشی بدرێته ئه‌و .هه‌روه‌ها فه‌رمان درا به بێگلهربێگهکانی قه‌رامان ،ئاماسیه، ذولقهدر ،شام ،دیاربه‌کر یارمه‌تی ئولمه بده‌ن بۆ گرتنی بدلیس( .هامر )0213 :فیل یه‌عقوب پاشا میری میرانی دیاربه‌کر سه‌رکردایه‌تی هێزه‌که‌ی ئه‌کرد که نزیکه‌ی 32هه‌زار که‌س بو .سه‌دری ئه‌عزه‌م ڕقی کۆنی له میر شه‌ره‌ف بو ئه‌ویش بۆی تێ چاند بو( .شه‌ره‌فنامه )960 :شه‌ره‌ف سه‌ری دانه‌نه‌واند ،قهاڵکانی بدلیس، ئه‌خته‌مار ،موش ،ئهخالت ،کیفهندور ،ئامورهک ،کهلهوک ،فهیردز ،سه‌لم ،گولخار ،قاتیک ،سوی ،به گه‌وره‌پیاوه‌کانی ڕۆژکی قایم کرد .فیل یه‌عقوب و ئولمه له ( 733ک 0630 /ز) چونه سه‌ر بدلیس و ئابلوقه‌یان دا 3 ،مانگی خایاند( .شه‌ره‌فنامه )960 :میر شه‌ره‌ف په‌الماری ئولمه و هێزه‌که‌ی دا .له‌شکری عوسمانی به شکاوی گه‌ڕانه‌وه .ئه‌م هه‌واڵه له کاتێک دا به سوڵتان سلێمان گه‌یشت ،که خه‌ریک بو ئه‌چوه ناو شاری سیرمیوم. میر شه‌ره‌ف هانای بۆ ته‌هماسب برد بو .ته‌هماسب بۆ ڕێزلێنانی میر شه‌ره‌ف خۆی سه‌رکردایه‌تی له‌شکرێکی گه‌وره‌ی کرد .شه‌ره‌ف له ئهخالت میوانداریه‌کی گه‌وره‌ی بۆ شا و سه‌ردار و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی کرد و، باجێکی زۆری له دانیشتوانی ناوچه‌که کۆکرده‌وه بیدا به شا( .شه‌ره‌فنامه )963 :ته‌هماسب له 737ک دا فه‌رمانێکی درێژی بۆ میر شه‌ره‌ف نوسی ،پله‌ی خانی پێ به‌خشی و له فه‌رمانه‌که‌دا به "میری میران و فه‌رمانڕه‌وای هه‌مو میرانی کوردستان" ناوی ئه‌با( .شه‌ره‌فنامه )969 :نوسیویه‌تی" :له سه‌ر هه‌مو میر و گزیران و سه‌رکردانی کوردستانه که ئه‌م خانه ناوداره به میری میران بزانن و سه‌رکزی به‌فه‌رمانی بن و هیچ کات و سات و زه‌مانێ له فه‌رمانی ده‌رنه‌چن و خاوه خاویشی لێ نه‌که‌ن و گوێ بۆ جاڕه‌کانی شل که‌ن و هه‌ر پێداویستێکی بوێ که بۆ ده‌وڵه‌ت به‌هره‌ی هه‌بێ بۆی پره‌ی هه‌بێ بۆی پێک بێنێ( ".شه‌ره‌فنامه)963 : ته‌هماسب له گه‌ڕانه‌وه‌ی دا بۆ ته‌ورێز هه‌واڵی پێ گه‌یشت که عوبێد خانی ئوزبه‌ک هێرشی کردۆته سه‌ر خوراسان و ،مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر ناوچه‌که دروست کردوه .ته‌هماسب خۆی سازدا بۆ ده‌رکردنی و، ئامۆژگاری میر شه‌ره‌فی کرد؛ تا ئه‌و مه‌سه‌له‌ی عوبێد خان بهالیهک دا نه‌خا ،شه‌ره‌ف به هه‌ر جۆرێ بێ خۆی له گه‌ڵ عوسمانی بسازێنێ و ،فه‌رمانی دا به هه‌ندێ له سه‌رکرده‌کانی قزڵباش له‌وانه هه‌لهه‌ل سوڵتانی پازۆکی و
11
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
ئه‌میر به‌گی مه‌حمودی (ئه‌م دوانه‌یان کورد بون) و مو‌سا سوڵتان والی ئازه‌ربایجان ،که له کاتی پێویست دا یارمه‌تی شه‌ره‌ف بده‌ن( .شه‌ره‌فنامه)967 :
هێرشی یه‌که‌می سلێمان 047 :ک6511 /ز په‌الماردانی ئێران ماوه‌یه‌ک بو له بیری سلێمان دا بڕیاری لێ درا بو ،به‌اڵم له به‌ر هه‌ندێ قازانجی ده‌وڵه‌تی ده‌ر نه‌ئه‌خرا ،ئیتر به ته‌واوی ده‌رکه‌وت و ئاشکرا بو .له پایزی 712ک 0633 /ز دا سلێمان له‌شکرێکی گه‌وره‌ی له ژێر سه‌رکردایه‌تی سه‌دری ئه‌عزه‌م ئیبراهیم پاشادا خسته ڕێ به‌ره‌و ئازه‌ربایجان ،به هیوای ئه‌وه‌ی له به‌هاردا سوڵتان خۆیشی به نیازی گرتنی به‌غداد بکه‌وێته ڕێ( .هامر )0217 :شه‌ره‌ف ئامۆژگاریه‌که‌ی ته‌هماسبی له گوێ نه‌گرت که هه‌رچۆنێ بێ خۆی له گه‌ڵ عوسمانی بگونجێنێ تا ئه‌و په‌ژاره‌ی عوبێد خانی ئوزبه‌ک به الدا ئه‌خا( ،شه‌ره‌فنامه )912 :که‌وته تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌وانه‌ی هاوکاری دوژمنیان کردبو .شه‌ره‌ف به‌وه میره کورده‌کانی ترساند ،ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له گه‌وره‌کانی ڕۆژهکیشی لێ ڕه‌نجان و دایانه پاڵ دوژمن. به‌رایی هێزه‌که‌ی عوسمانی که سه‌رله‌نوێ ئولمه و فیل یه‌عقوب پاشا سهرکردهیهتیان ئه‌کرد نزیکه‌ی 02هه‌زار که‌سێ بون ،به‌شێکی زۆری ئه‌وانه کورد بون و ،هه‌ندێکیان له گه‌وره‌پیاوه‌کانی ئێلی ڕۆژه‌کی بون له ڕێگه‌ی خیزانه‌وه بۆ په‌الماردانی بدلیس به‌ره‌و تاتیک کشان .شه‌ره‌ف نزیکه‌ی 6هه‌زار که‌سی له گه‌ڵ بو له تاتیک به‌ره‌نگاریان بو ،له گه‌رمه‌ی جه‌نگ دا ئه‌میر به‌گی مه‌حمودی سه‌رکرده‌ی باڵی ڕاستی له‌شکره‌که‌ی شه‌ره‌ف ،له شه‌ره‌ف هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه ،دایه پاڵ دوژمن .له‌و هێزه‌ی له گه‌ڵ میر شه‌ره‌ف بو 922که‌سی کوژرا ،خۆیشی پێکراو کوژرا( .شه‌ره‌فنامه)910 : هێزی گه‌وره‌ی عوسمانی هێشتا نه‌گه‌یشتبوه قۆنیه .بارگه‌ی له چنارلو خست بو .ئولمه هه‌واڵی تێشکانی له‌شکره‌که‌ی بدلیسی له گه‌ڵ که‌لله‌ی بڕاوی شه‌ره‌فی بۆ ئۆردو نارد. حکومه‌تی وراثی بدلیسی درایه شه‌مسه‌دینی کوڕی شه‌ره‌ف و ،قهاڵکانی ده‌وروپشتی که‌وتنه ژێر ده‌ستی عوسمانی .له‌شکری عوسمانی له پیرهجک الی فوراته‌وه په‌ڕینه‌وه 1 ،هه‌فته له ئامه‌د مانه‌وه له‌شکره په‌ڕاگه‌نده‌کان کۆبونه‌وه ،له سوارق باره‌گایان خست ،له‌وێ کلیلی انیک و وان یان بۆ هێنان ته‌سلیم بون، خوسره‌و پاشای حوکمڕانی شام کرایه حکومه‌ت و سه‌رداری وان .ئه‌میر به‌گی سه‌رۆکی هۆزی مه‌حمودی کلیلی قه‌اڵی سیارنی هێنا ،ئینجا قهاڵکانی هه‌ره‌م ،بیدقار ،ردزنی ،اونیک ،بایه‌زید ،ئیهتیمام و چه‌ند قهاڵیهکی تر ته‌سلیم بون( .هامر)0920 – 0920 : یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی 710ک ئیبراهیم پاشا چوه ناو ته‌ورێزی پایته‌ختی ئێران و باره‌گای ئۆردوی له چه‌مه‌نی سه‌عداباد دانا( .هامر)0920 : زه‌ره‌ری گه‌وره له قزلجه طاخ له هێزی عوسمانی که‌وت .ئیبراهیم ئازه‌ربایجانی سپارد به ئولمه .ئه‌و ڕۆژه‌ی ئیبراهیم پاشا له ئامه‌د ده‌رچو بو ،سوڵتان سلێمانیش له ئوسکودارهوه به‌ره‌و ئێران به ڕێ که‌وت بو( .هامر: )0290بۆ ئه‌م له‌شکرکێشیه هه‌مو گه‌وره و مه‌زنه‌کانی کوردیش کۆکرابونه‌وه و خرابونه ناو له‌شکره‌وه، له‌وانه :شه‌مسه‌دینی کوڕی شه‌ره‌ف که له جێگه‌ی باوکی کوژراوی کرابوه میری بتلیس( .شه‌ره‌فنامه)917 : به‌در به‌گی جزیره( .شه‌ره‌فنامه )072 :جه‌مشید به‌گی پالو( .شه‌ره‌فنامه)393 : له‌و چاخه‌دا که میر و سه‌رداره‌کانی کوردستان له گه‌ڵ سلێمان دا ڕویان کرده به‌غداد سوڵتان ئه‌حمه‌دی خیزانی خزمه‌تی گرنگی کرد بو له سه‌ر ئه‌وه سوڵتان سلێمان نازناوی "جه‌ناب" ی پێ به‌خشی( .شه‌ره‌فنامه)121 :
10
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ته‌هماسب که هه‌واڵی هێرشی عوسمانی پێ گه‌یشت ،ده‌ستی له ڕاونانی ئوزبه‌ک هه‌ڵ گرت به‌ره‌و ڕۆژئاوای ئێران گه‌ڕایه‌وه .گه‌یشته سوڵتانیه .سوڵتان سلێمان و ئیبراهیم پاشا و له‌شکری عوسمانی ته‌ورێزیان گرت بو. ته‌هماسب نه‌یئه‌توانی به‌ره‌نگاری له‌شکری گه‌وره‌ی عوسمانی بکا ،کشایه‌وه ده‌رگه‌زێن و هه‌مه‌دان. له‌شکری عوسمانی به سه‌رکردایه‌تی سلێمان خۆی له ته‌ورێزه‌وه به‌ره‌و میانه ،زنجان ،سوڵتانیه ،ڕۆیشت .شا له به‌ری هه‌اڵت( .شه‌ره‌فنامه )913 :سلێمان بۆ به‌غداد که‌وته ڕێ .له ڕێگا به هۆی که‌میی خۆراک و ئالیک و زۆری به‌فر و توندی سه‌رماوه ،به‌شێکی هێزه‌که‌ی و باربهرهکانی فه‌وتان و به ناچاری هه‌ندێ له تۆپ و باره‌کانیشیان له ڕێگه به جێ هێشت( .هامر( ،)0291 :شه‌ره‌فنامه)913 : محه‌مه‌د به‌گی تکهلو حوکمڕانی به‌غداد به بیستنی هه‌واڵی گه‌یشتنی هێزه‌کانی عوسمانی و نا‌ئومێد بونی له گه‌یشتنی هێزی یارمه‌تی ئێرانی به بێ شه‌ڕ له به‌غداد کشایه‌وه .له پێش دا ئیبراهیم پاشای سه‌دری ئه‌عزه‌م چوه به‌غداده‌وه دوایی تریش سلێمان خۆی بۆ به سه‌ربردنی زستان چوه به‌غداد ( 710ک) .سلێمان به هاوکاری سه‌دری ئه‌عزه‌م زستانه‌که‌ی خه‌ریکی ڕێکخستنه‌وه‌ی کاروباری ئه‌و ناوچانه بو که داگیری کرد بون و ،دابه‌شی کردن به سنجاق و تیمار و زه‌عامه‌ت .هه‌روه‌ها گۆڕی ئه‌بو حه‌نیفه‌ی ئیمامی ئه‌عزه‌م و زانا سوننیه‌کانی تر ،که شا ئیسماعیل له کاتی گرتنی به‌غدادا تێکی دابون و ئێسک و پروسکی سوتاند بون، سه‌رله‌نوێ ئاوا کرده‌وه .سلێمان به‌رده‌وام زیاره‌تی ئه‌کردن ،هه‌روه‌ها چو بۆ زیاره‌تی نه‌جه‌ف و کهربهالش. (هامر)0299 : هه‌ر له به‌غداد کاروباری کوردستان ،ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می سوڵتان سه‌لیم دا دوای شه‌ڕی چاڵدێران به پێی ڕاوێژی حه‌کیم ئیدریس ڕێک خرا بون ئه‌م سه‌ر له نوێ ڕێکی خستنه‌وه .تێشکانی سه‌فه‌وی و زاڵ بونی ده‌سه‌اڵتی عوسمانی ،هانی هه‌مو میره کورده‌کانی دا جگه له‌وه‌ی که له گه‌ڵ له‌شکردا هات بون ،ئه‌وانی تریش بۆ ده‌ربڕینی دڵسۆزی سه‌ری سلێمانیان دا. ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی سوڵتان بۆ هه‌ندێ له میر و سه‌رداره‌کانی کورد مایه‌ی به‌دبه‌ختی بو .سلێمان له به‌غداد میر عیزهدینشێری میری سۆرانی کوشت ( 710ک 0631 /ز) و ناوچه‌ی سۆرانی دا به حسێن به‌گی داسنی. (شه‌ره‌فنامه )170 :پاش ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی کوردستانه‌وه چوه ته‌ورێز( .هامر )0297 :له‌وێش بۆ ڕێکخستنی کاروباری ناوچه‌که دو هه‌فته مایه‌وه .له ته‌ورێزیش شه‌فه‌قه‌ت به‌گی کوردی له گه‌ڵ 6که‌س له خزمه‌کانی سه‌ربڕی به بیانوی ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئێرانیه‌کان سازشی کردوه( .هامر )0230 :به ده‌م ڕێگایشه‌وه میره به‌گی مه‌حمودی و چه‌ن که‌سێکی کوشت له سه‌ر بادانه‌وه‌یان به الی ئێران دا( .شه‌ره‌فنامه)610 : سه‌فه‌ری سوڵتان ساڵێک و نیو درێژه‌ی کێشا له 3ی کانونی دوه‌می 0637ز 716 /ک گه‌یشته‌وه ئه‌سته‌موڵی پایته‌خت.
هێرشی دوه‌می سوڵتان سلێمان ئه‌لقاس میرزا برای شا ته‌هماسب حاکمی شیروان بو .به هیوای سه‌ربه‌خۆیی له گه‌ڵ هێزه‌کانی شا بو به شه‌ڕی .به تێشکاوی له ده‌شتی قبجاق و ده‌ریای ڕه‌شه‌وه په‌نای بۆ سوڵتان سلێمان برد .له ئه‌سته‌موڵ پێشوازیه‌کی شاهانه‌ی گه‌رمی لێ کرا .ئه‌لقاس ئه‌ی ویست سوڵتان هان بدا بۆ په‌الماردانی ئێران که له‌و کاته‌دا دوچاری گیروگرفتی ناوخۆ بو .سوڵتان یش ئه‌ی ویست که‌ڵک له ناکۆکی هه‌ردو برا وه‌ربگرێ بۆ الوازکردنی ئێران (.)761 ئولمه پاشا حاکمی بوسهنه کرایه پێشکاری ئه‌لقاس میرزا و ،حکومه‌تی ئه‌رزڕۆمی پێ سپێردرا .له پێش ئه‌وه دا مه‌وکیبی سوڵتان بکه‌وێته ڕێ .ئه‌مان ڕه‌وانه‌ی مه‌مله‌که‌تی ئێران کران( .هامر)0037 : 11
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
له به‌هاری ساڵی داهاتودا سلێمان به‌نیازی په‌الماردانی ئێران که‌وته ڕێ .سوڵتان له ئاماسیهوه چو بۆ ئه‌رزڕۆم و عادلجه‌واز ،له‌وێوه ئولمه بێگلهربێگی ئه‌رزڕۆم و پیری پاشای بێگلهربێگی قاره‌مانی بۆ ئابلوقه‌دانی وان ڕه‌وانه کرد( .هامر )0037 :عه‌لی سوڵتان کوڕی خه‌لیل سوڵتان شای پێشوی شیروان که ته‌هماسب له ده‌ستی ده‌رهێنابو ،په‌نای بۆ سلێمان برد بو .سلێمان ،عه‌لی سوڵتانی له ده‌ریای ڕه‌شه‌وه ڕه‌وانه‌ی شیروان کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وێ داگیربکا .ئه‌لقاس میرزا له گه‌ڵ سوڵتان چونه سه‌ر ته‌ورێز و گرتیان .هه‌روه‌ها پاش چه‌ند ڕۆژێ شاری شیروانی گرت و ،له‌وێشه‌وه که‌وته ڕێ بۆ سه‌ر شاری وان و ئه‌وێشی داگیر کرد و ،به ده‌فته‌رداری پێشوی ئه‌ناتۆلی چه‌رکه‌س ئه‌سکه‌نده‌ر پاشای سپارد .ئینجا سوڵتان سپاکه‌ی بۆ قشالق و حه‌سانه‌وه ڕێگه دا. هاوزه‌مان له گه‌ڵ هێرشه‌که‌ی سلێمان دا ،له‌شکری ته‌هماسب که‌وتبوه تااڵن و کاولکردنی عادلجه‌واز ،موش و ئهخالت .هێزێکی عوسمانی که ئه‌چون بۆ گرتنی قارس تێ شکان .سوڵتان ئه‌حمه‌د پاشای وه‌زیری سێیه‌می له ئامه‌ده‌وه ڕاسپارد به‌ره‌نگاری ئه‌م پشێوییه بکا .ئه‌ویش چه‌رکه‌س عوسمان پاشای به له‌شکرێکه‌وه نارده سه‌ریان .ئه‌لقاس میرزاش ڕێگه درا بکه‌وێته ڕێ بۆ تااڵنکردنی قوم ،کاشان و ئه‌سفه‌هان .سوڵتان خۆیشی بۆ قشالق چوه حه‌له‌ب .ئه‌سکه‌نده‌ر پاشا ،حاجی خانی دونبولی (کوردی) حاکمی خوی ،که سه‌ر به شای سه‌فه‌وی بو ،کوشت و هێزهکهیشی په‌ره‌وازه کرد( .هامر)0070 : سوڵتان له حه‌ڵه‌به‌وه که‌وته ڕێ له فورات په‌ڕییه‌وه و ،له ئالمالو ئۆردوی خست .داوای ئاماده بونی ئه‌لقاس میرزای کرد .به‌اڵم ئه‌لقاس له خۆی ترسا و هه‌اڵت( .هامر )0702 :گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ی شاره‌زور .سورخاب به‌گی حاکمی ئه‌رده‌اڵن گرتی و ته‌سلیمی ته‌هماسبی برای کرده‌وه ( 761ک) ئه‌ویش له قه‌اڵی قه‌هقه‌هه دا زیندانیی کرد‌و دوایی کوشتی. له مانگی سه‌پته‌مبه‌ردا سوڵتان له ئه‌رزڕۆم ئۆردوی خست و له‌وێوه ئه‌حمه‌د پاشای وه‌زیری دوه‌می بۆ گرتنی گورجستان نارد .له شه‌ش هه‌فته‌دا ئه‌حمه‌د توانی 02قه‌اڵ له گورجستان بگرێ ،له‌وانه :تورتوم ،نجاح، میرئاخور ،ئاقچه قه‌لعه ،بن کرد ،ایسترتوت .چه‌ن ڕۆژێ دوای ئه‌و فتوحاته سوڵتان که‌وته‌وه ڕێ بۆ ئه‌سته‌موڵ. (هامر)0070 :
هێرشی سێیه‌می سلێمان ( 065ک 6554 /ز) له کاتێک دا هێزه‌کانی عوسمانی له مه‌جه‌رستان خه‌ریکی فتوحات بون ،له الی ڕۆژهه‌اڵته‌وه که‌وت بوه به‌ر مه‌ترسی هێرشی ئێران .ته‌هماسب ئه‌ی ویست له ئه‌رجیش و عادلجه‌واز و ئهخالت بمێنێته‌وه .له ئه‌رجیش ئه‌میر ئیبراهیمی کوڕی کوژرا .ئهخالت به فێڵ گیرا و کوشتاری به کۆمه‌ڵی تێ دا کرا .ئیسماعیل میرزا له گه‌ڵ چه‌ند هه‌زار سوار قهاڵکهیان ته‌خت کرد ،ڕوی کرده ئه‌رزڕۆم و که‌وته تااڵنی و ئه‌سکه‌نده‌ر پاشای له بۆسه‌یه‌ک دا تێ شکاند .حاکمه‌کانی تهرابوزان و مهالتیه و بوزوق قه‌ره حه‌سار له مه‌یدانی جه‌نگ دا کوژران و ،به‌شێکی هێزه‌که‌ی به دیل گیران( .هامر )0002 :سوڵتان سلێمان که‌وته‌وه سازدانی هێرشی ئێران ،له‌و کاته‌دا توشی گیروگرفتی ناوخۆ بو بو له گه‌ڵ کوڕه‌کانی .وه‌ختێ شای ئێران هه‌واڵی خۆ ئاماده کردنی عوسمانی بۆ په‌الماردانی ئێرانی زانی ،شا محه‌مه‌د ،سنجاحه به‌گ و دو که‌سی تری له‌و ئاغایانه‌ی له شه‌ڕه‌که‌ی ئه‌رزڕۆم دا به دیل گیرابون ،به‌ردا و نامه‌یه‌کی پێ دا ناردن بۆ سوڵتان تکای سوڵح و دۆستی لێ کرد .سوڵتان نه‌یویست ده‌سبه‌جێ خواسته‌که‌ی شا قبوڵ بکا چونکه ترسی گیروگرفتی ناوخۆ ،به تایبه‌تی له گه‌ڵ کوڕه‌کانی ،هه‌بو. (هامر)0000 :
11
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
سوڵتان ،مسته‌فای کوڕی خنکاند .زستانی له حه‌ڵه‌ب به کاروباری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و چاککردنی کاروباری باج و سه‌رانه‌وه به سه‌ر برد .له نیسانی ئه‌و ساڵه دا به ئۆردوهوه له حه‌ڵه‌به‌وه جواڵ .له 06ی مایس دا له ئامه‌د کۆبونه‌وه‌یه‌کی جه‌نگیی کرد .سوڵتان له‌م کۆبونه‌وه‌یه دا وتی" :بۆ نه‌هێشتنی دوژمنانی دین و ده‌وڵه‌تی ئێمه که ئێرانیه‌کانن ،پێویستی کردوه ده‌س بده‌ینه چه‌ک و به له‌شکری سه‌رکه‌وتن پیشه‌وه بچینه ناو مه‌مله‌که‌تی ئه‌وانه‌وه .ڕه‌ئی ئێوه له‌م بابه‌ته‌وه چی به چاک ئه‌زانن؟" ئاماده‌بوانی کۆڕه‌که پیر و الو که‌وتنه فرمێسکڕشتن و وتیان" :ئێمه به پێی فه‌رمانی پادشا ،ئه‌گه‌ر حوکم بێ بۆ هیندوچین تا کێوی قاف ئه‌چین!" سوڵتان له ڕوباری موراد ،که لقێکی فوراته ،په‌ڕییه‌وه .له ئه‌رزڕۆمه‌وه که‌وته ڕێ به‌ره‌و توپچاری به‌ره‌و سوشه‌هری .ئه‌حمه‌د پاشای سه‌دری ئه‌عزه‌م و ،عه‌لی پاشای خواجه وه‌زیری دوه‌م و ،محه‌مه‌د پاشای سوکولی به‌گله‌ربه‌گی ڕۆم ئێلی و ،شازاده سوڵتان سه‌لیم ،له گه‌ڵ له‌شکری ئه‌ناتۆلی که له ژێر فه‌رمانی ئه‌حمه‌د پاشای به‌گله‌ربه‌گ دا بو ،قشونی قهرامانی و ذولقدر و به‌گه‌کانی تورکمان به حه‌یده‌ر پاشا سپێردرا بون .ئه‌م هێزه گه‌وره‌یه به‌ره‌و قارس که‌وته ڕێ .له‌وێوه سلێمان ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی بۆ شا ته‌هماسب نارد .سوڵتان له‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا نوسیبوی" :به پێی فتوای موفتییان ده‌رباره‌ی جه‌نگی ئه‌هلی بیدعه‌ت و رافزییان ،به‌ڵکو بۆ نه‌هێشتن و له ناوبردنیان به چه‌ن له‌شکره‌وه که‌وتۆته جواڵن به پێی فه‌رمانی حه‌زره‌تی ڕه‌سول له پێش به‌کارهێنانی شمشێر و ڕم دا ،ئیسالمهتییان ئه‌خه‌ینه به‌ر .ئه‌گه‌ر شا له قبوڵکردنی دینی هه‌ق سه‌رپێچی بکا ئه‌بێ وه‌کو بێ غیره‌ته‌کان له ده‌می شمشێر ڕو وه‌رگێڕێ .ئێمه‌ش به پێی نه‌سی قورئان شمشێرمان هه‌ڵکێشاوه تا نیشانه‌کانی توڕه‌بونی خۆمان ده‌رببڕین" (هامر)0003 : له دوای ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ ،ناوچه‌کانی ئیره‌وان ،نه‌خچه‌وان ،قه‌ره‌باغ ،کاول کران .له حوزه‌یرانی 0661ز/ 710ک له چه‌مه‌نی ئارپا چای باره‌گا خرا .ڕۆژی دواییتر له که‌ناری ڕوباری ئاراس دا له قه‌ره حه‌سار قشونی قه‌ره‌مانی که‌وته بۆسه‌ی هێزی ئێرانه‌وه. ئێرانیه‌کان له ده‌وری خۆیان له دائیره‌یه‌ک دا به هه‌ر الیه‌کی دا بۆ ماوه‌ی 6ڕۆژه‌ڕێ ئاواییان نه‌هێشت بو. (هامر)0003 : له 1ی ئاب دا سپاییهکی عوسمانی که الی ئێرانیه‌کان ئه‌سیر بو گه‌یشته قه‌اڵی بایه‌زید .نامه‌یه‌کی له تههماسبهوه هێنا بو بۆ سلێمان ،تێی دا نوسی بوی" :له به‌رامبه‌ر ئه‌و کاولیه دا که به‌سه‌ر ویالیهتهکانی ئێرانت دا هێناوه ،واڵت و شوێن و مه‌مالیکی عوسمانی کاول و وێران ئه‌که‌م .له به‌ر ئه‌وه‌ی که له بازوی خۆت دا هیچ هێزێکی تێ دا شک نابه‌ی ،خۆت له زۆرانبازی پاڵه‌وانه‌کان و به‌کارهێنانی شیر و ڕم ئه‌دزیته‌وه ،پشت به هاویشتنی تۆپ و خاڵیکردنه‌وه‌ی تفه‌نگ ئه‌به‌ستی ،ئازایه‌تی و جوامێری خۆت له تااڵنکردنی شتی خه‌ڵک و سوتاندنی خانوی بێ نه‌وایان دا ئه‌نوێنی ،له گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌یش دا :ئاشتی له جه‌نگ و دۆستایه‌تی له دوژمنایه‌تی باشتره( ".هامر)0007 : هاوزه‌مان له گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌م نامه‌یه‌دا ،هه‌واڵ گه‌یشت که هێزه‌کانی عوسمانی شکستێکی سه‌ختیان خواردوه و ،به‌گێکی گه‌وره‌ی کوردیش گوم بوه .سه‌دری ئه‌عزه‌م ئه‌حمه‌د پاشا له وه‌اڵمی نامه‌که‌ی شادا که ئه‌سیرێکی عوسمانی هێنابوی ،نامه‌یه‌کی بۆ وه‌زیری شا نوسی" :هه‌مو ئه‌زانن کام ال له ترسان له‌رزی لێ هاتوه .ئێستا که نێچیروان له نێچیرگا گه‌ڕاوه‌ته‌وه چه‌قه‌ڵ وه‌کو شێری ئازا له بێشه‌دا ته‌راتێن ئه‌کا .والیهتهکانی مه‌مالیکی ئێران هێشتا له سایه‌ی مهنجهنیقهکانی عوسمانیه‌وه تیره و تاریکه .ئه‌گه‌ر ئێرانیه‌کان ئازان با له ده‌شته‌کان دا
11
بەشی یەکەم :گەڕانەوە بۆ دواوە
ڕوبه‌ڕوی عوسمانیه‌کان ببنه‌وه ،ئه‌وانیش ئاماده‌ن که تۆپ و تفه‌نگ هه‌ڵپه‌سێرن ،به شیر و نێزه‌وه بۆیان بچنه مه‌یدانه‌وه و ،هێزی بازوی خۆیان ده‌ربخه‌ن( ".هامر)0007 :0 : له وه‌اڵمی نامه‌یه‌ک دا که وه‌زیری ئێرانی بۆ ئه‌یاس پاشای حاکمی ئه‌رزڕۆم نوسی بوی ،وه‌زیری عوسمانی نامه‌یه‌کی تری بۆ وه‌زیری ئێرانی نوسی و ،به ئه‌سیرێکی ئێرانی دا ناردیه‌وه .ئێرانیه‌کان له‌و نامه‌یه‌دا که بۆ ئه‌یاس پاشایان نوسی بو ،وایان ده‌رخست بو که عوسمانی داوای ڕێککه‌وتنیان کردوه ،له به‌رئه‌وه وه‌زیری عوسمانی نامه‌که‌ی به‌م جۆره وه‌اڵم دایه‌وه" :ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له به‌ستنی ئاشتی ڕو وه‌رناگێڕێ، به‌اڵم هیچ کات تکای ئاشتی له‌وه‌وه ده‌ستی پێ نه‌کردوه". له وه‌اڵمی به‌شێکی تری نامه‌ی وه‌زیری ئێرانی دا که ده‌رباره‌ی ئایه‌تی" :من قتل مؤمنا متعمدا فجزائه جهنم خالدا" بو ،نوسی بوی" :ئه‌م ئایه‌ته شه‌ریفه سه‌باره‌ت به کوشتنی موسوڵمانان و موئمینان ئه‌م حوکمه‌ی فه‌رموه ،نه‌ک ده‌رباره‌ی ئێرانیه‌کان ،که له به‌رزایی مینبه‌ره‌کانی خۆیانه‌وه سه‌حابه‌ی حه‌زره‌تی ڕه‌سول و 3 خه‌لیفه له‌عنه‌ت ئه‌که‌ن .ئه‌گه‌ر که‌سانی وه‌ها بێ دین نه‌بن ،ئه‌ی ئه‌بێ بێدینی بدرێته پاڵ کام میلله‌ت؟ دینی حه‌قیقی ئیسالم نۆ سه‌دو شه‌ست ساڵه به‌رقه‌راره ،به‌اڵم ئاینی ئه‌هلی بیدعه‌ت و رافزیهکان په‌نجا ساڵه بره‌وی پێ دراوه. سه‌باره‌ت به بێ ئیعتیباری دنیا و بێ ده‌وامی گه‌وره‌یی و سه‌ڵته‌نه‌ت ،پادشاهی ئێمه که هه‌میشه ئه‌وه‌ی له به‌رچاوه ،پێویستی به‌وه نیه خه‌ڵکی بیری بخه‌نه‌وه .به‌اڵم ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی موسالهحه نوسرا بو ،بابیعالی هه‌میشه له ڕوی دۆست و دوژمن دا کراوه‌ته‌وه .ئه‌گه‌ر ئێرانیه‌کان له ڕاستی دا ئه‌یانه‌وێ سوڵح بکرێ ئه‌بێ ئێلچیهکی خاوه‌ن شانی شایسته بنێرن ،تا ئه‌م کاره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ .خۆ ئه‌گه‌ر خه‌یاڵی شتێکی تریان هه‌یه، ئه‌وا عوسمانیه‌کان له سه‌ر سنور ڕاوه‌ستاون ،ئه‌وسا هه‌ر زیان و غهرامهتێ له ڕه‌عیه‌ت بدرێ گوناهی ئه‌که‌وێته ملی حوکمڕانه‌کانی ئه‌وان( ".هامر)0002 :00 : کاتێ له پردی چوپان په‌ڕینه‌وه له حه‌سه‌ن قه‌لعه ئۆردوی خست .له‌وێ سوڵتان بێگلهربێگهکانی دیاربه‌کر و وان له گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی کوردی به خهاڵت سهربهرزکرد .هاوزه‌مان له گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ،هێزی عوسمانی لوڕستان و شاره‌زوری به قهاڵکانیهوه زه‌وت کرد بو ،به‌گه‌کانی کورد چونه ژێر سایه‌ی عوسمانیه‌وه( .هامر)0000 : قولیخان قورچی قاجار ،سه‌رکرده‌ی قهراواڵنی تایبه‌تی شاهی له 710ک /ئه‌یلولی 0661ز دا به نامه و په‌یامی تههماسبهوه گه‌یشته ئه‌رزڕۆم و پێشوازیه‌کی شاهانه‌ی لێ کرا .ئێلچی شا تکای ڕاگرتنی جه‌نگی له سوڵتان کرد .سوڵتان تکاکه‌ی گرت و وه‌زیره‌کان وتیان" :تا له الیه‌ن ئێرانیه‌کانه‌وه په‌یمان نه‌شکێ ،له الیه‌ن عوسمانیه‌وه ڕێگه‌ی جه‌نگ ناگیرێ( ".هامر)0000 : 1ڕۆژی دواییتر سوڵتان که‌وته ڕێ .دوای 02ڕۆژ گه‌یشته سیواس .دوای ئه‌وه‌ش به 00ڕۆژ گه‌یشته ئاماسیه .بۆ زستان له ئاماسیه مایه‌وه .فه‌ڕوخزاد به‌گ ئیشێک ئاقاسی ،له الیه‌ن شاوه کرابوه "وه‌زیری موختار" بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ .نامه‌یه‌کی درێژی له شاوه بۆ سوڵتان هێنا بو سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنی هه‌ردو ده‌وڵه‌ت .پێشوازی شاهانه له ئێلیچی ئێران کرا .سوڵتان سلێمان وه‌اڵمی شای دایه‌وه و به‌ڵێنی دایه؛ "تا ئێران په‌یمانی ئاشتی نه‌شکێنێ ،ئه‌وان پێڕه‌وی ئه‌که‌ن( ".هامر)0000 : له سه‌رده‌می شا ئیسماعیل و سوڵتان سه‌لیمه‌وه هیچ جۆره ڕێککه‌وتن و ئاشتیه‌ک له نێوان ئێران و عوسمانی دا نه‌بوبو .ئه‌م چه‌ند نامه‌یه بون به بناغه‌ی یه‌که‌مین ڕێککه‌وتنی ئێرانی– عوسمانی و ،به‌م ڕێککه‌وتنه ،که له مێژوی پێوه‌ندیه‌کانی ئێرانی– عوسمانی دا به ڕێککه‌وتننامه‌ی ئاماسیه (ڕه‌جه‌بی 713ک 07 /ی مایسی 0666ز) ناسراوه ،جه‌نگی 02ساڵه‌ی نێوان ڕۆم و عه‌جه‌م ته‌واو بو.
11
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئه‌م ڕێککه‌وتنه که "شهرعیبون" ی ده‌وڵه‌تی شیعه‌ی ئێرانی سه‌لماند ،ڕێکه‌وتی ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌کرد که سوڵتان محه‌مه‌دی فاتیح ئه‌سته‌موڵی گرت و ،بناغه‌ی فتوحاتی عوسمانی له ئه‌وروپا دانا.
په‌یماننامه عههدنامهی سوڵحی ئاماسیه ( 6555ز 061 /ک) ئه‌م رێککه‌وتنه بریتیه له نامه ئاڵوگۆڕکراوه‌کانی شا و سوڵتان و وه‌زیره‌کانی ههردوال ،که له به‌ڵگه‌یه‌کی یه‌کخراودا نه نوسراونه‌ته‌وه ،به‌اڵم له هه‌ڵسه‌نگاندنی تێكڕای نامه و گفتوگۆی ههردوالدا به‌نده سه‌ره‌کیه‌کانی بریتیه له: .0به الداخستنی کێشه‌ی ئه‌رزی به پێی ته‌رازوی هێزه‌کانی ههردوال .ئه‌رمه‌نستان و گورجستان و کوردستان له به‌ینی هه‌ردو ده‌وڵه‌تدا دابه‌ش کران .ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌کان بونه به‌شی عوسمانی .قارس به بێالیه‌نی بمێنێته‌وه ،قهاڵکهی به کاولی بمێنێته‌وه هیچ الیهکیان ئاوه‌دانی نه‌که‌نه‌وه و هێزی لێ دانه‌نێن. کاربه‌ده‌ستانی سنوره‌کان نه‌هێڵن کێشه‌وبه‌ره دروست ببێ. .0بهالداخستنی کێشه‌ی مه‌زه‌بی عوسمانی رێ به زائێرانی ئێرانی بدا بچن بۆ زیاره‌تی شوینه پیرۆزه‌کان و بۆ حه‌جی مه‌که و مه‌دینه و، فه‌رمان بدا به کاربه‌ده‌ستانی خۆی له گه‌ڵ شیعه ره‌فتاری باش بکه‌ن. سه‌فه‌ویش دهسههڵبگرن له لهعنهتکردنی سێ خه‌لیفه‌که و عائیشه‌ی هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ر و ئیمامه خۆشه‌ویسته‌کانی سونه. .3بهالداخستنی کێشه‌ی سیاسی داڵده‌ی شازادە و ئه‌میره راکردوهکانی یه‌کتری نه‌ده‌ن ،ئه‌گه‌ر شازاده یا ئهمیریک له الیهکهوه بۆ الکه‌ی تر هه‌اڵت ،بدرێته‌وه ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خۆی.
سه‌رچاوه‌کان هامر پورگشال ،تاریخ امبراطوری عثمانی ،ترجمه میرزا زکی علی آبادی شه‌ره‌فنامه‌ی هه‌ژار اصغر جعفر ولدانی ،بررسی تاریخی اختالفات مرزی ایران و عراق ،تهران :دفتر مطالعات سیاسی و بین المللی دکتر منوچهر پارسادوست ،ریشههای تاریخی اختالفات عراق و ایران ،چاپ سوم .شرکت سهامی انتشار ،تهران .0319
11
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
75
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
75
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
پێشەکی دەوڵەتی شاری سومەری و دەوڵەتی واڵتی ئاکەدی وتووێژی ئاغایەک و کۆیلەکەی الوژەی لوگالباندا الوژەی گلگامێش الوژەی گلگامێش و ئاگا الوژەی گلگامێش و ئەنکیدو و جیهانی ژێر‌و بالۆرەی سەرکەوتنی سەرجۆن بالۆرەی سەرکەوتنی نارام سین بالۆرەی سەرکەوتنی ئوتو خیگال شەریعەتی حامورابی
61 67 75 79 301 363 361 383 381 393 391
75
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
06
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
پێشەکی لە ژیانی چەند ساڵەی شاخ دا چەند جارێ لە کاتی هەڵکەندنی بناغەی خان‌و بۆ بارەگا و سەنگەر لە هەندێ ناوچەی شاخاوی دا ،کارکەرەکان چەند جارێ توشی گۆزە و خشت و ئێسکوپروسکی کۆن ئەبون ،بەوپەڕی بێباکیەوە ،گۆزەکانیان ئەشکان و ،ئێسقانەکانیان فڕێ ئەدا .ئەگەر شتێکی بە نرخی تێدا بوایە ،وەکو دراو، خشڵ ،یا پەیکەر ،هەڵی ئەگرت بۆ خۆی و ،ئەوی تری توڕ ئەدا .ئەوانەی کارەکەیان ئەکرد: کەسیان خۆیان بە خاوەنی ئەو شتانە نەئەزانی. کەسیان ئەو ئێسقان و ئێسکوپروسکەیان بە هی باووباپیری خۆیان نەئەزانی. کەسیان ئەو گۆزانەیان بە گۆڕ یا گەنجینەی کەلوپەلی گرانبەهای باوباپیری دانیشتوانی ناوچەکەی ئێستا نەئەزانی. بەڵکو ئەو شوێنەوارەیان بە هی گه‌لێکی بێگانە ئەزانی. لە بەر ئەوە بەرامبەر بەو شتانە کە چیرۆکی چەند ئەڵقەی گرنگی مێژوی ناوچەکە ئەگێڕنەوە بێ پەروا بون، ئەشێ کورد گەلێکی بێ رابوردو بێ؟ ئەشێ کورد لە ئاسمانەوە هاتبێ نیشتەجێی ئەم سەرزەمینەی ئێستا بوبێ؟ ئەو ئێسقانە مرۆییانە ی لە ئەشکەوتەکانی کوردستان دا دۆزراونەتەوە ،کە ئەگەڕێنەوە بۆ هەزاران ساڵی پێش ئێستا ،هی کێ بون؟ ئەو ئێسکانەی بەردەوام ئەدۆزرێنەوە هێ کێن و نەوە و وەچە و منااڵنی ئەوانە لە کوێن؟ کێ بون ئەوانەی گابەردەکانی بێستون ،زینانەی هەورامان ،پەیکوڵی ،دەربەندی گاور ،پیرەمەگرون ،بێتواتە، سەرپولی زەهاو ،بێلولە ...یان نەخشاندوە؟ کێ بون ئەوانەی هەزاران خشتی قوڕیان لە شمشارە و نوزی نوسیوە؟ کێ بون ئەوانەی قەاڵی هەولێر و قەاڵی کەرکوک و ،گردەکانی دەشتی شارەزور و دەشتی بیتوێن و دەشتی هەولێریان دروست کردوە؟
06
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
تۆ بڵێی هەمو ئەو کێل و خشت و سواڵەتە نوسراوانەی لە کوردستان دۆزراونەتەوە و لێرە بە دواوەش ئەدۆزرێنەوە ،هەر کێلی سەرکەوتنی داگیرکەران بن لە کوردستان دا چەقاندویانن و بۆ شکاندنی چاوی دانیشتوانی ناوچەکە بە جێیان هێشتون؟ وەکو هەندێ نوسەر هەمیشە ئەیڵێنەوە. ئاخۆ کورد نەتەوەیەکی بێ رابوردوە؟ یان وەکو لە نیشتمانەکەی خۆی دا کراوە بە بێگانە ،لە رابوردەکەیشی کراوە بە بێگانە؟ دەسەاڵتی داگیرکەر ،کوردی توشی دەردی "لەخۆبێگانەبون" کردوە. کوردی ئاسایی ،خۆی بە خاوەنی شاخەکانی و دەشتەکانی ،لێڕەوار و ئاوەکانی ،سامانی سەرزەوی و ژێرزەوی کوردستان نازانێ ،لە نیشتمانەکەی خۆی دا خۆی بە بێگانە ئەزانێ ،بۆیە گوێ ناداتە ،پاکیی ژینگە و، پاراستنی ژینگە و سامانە سروشتیەکەی .گوێ ناداتە شوێنەوارە دێرینەکانی. سااڵنی درێژی ژێردەستەیی هەستی "لەخۆبێگانەبون" ی لە الی کورد ،چ وەکو تاک و چ وەکو کۆمەڵ خوڵقاندوە .وای کردوە کورد لە ناو دەرونی خۆی دا ،لە ناو ئەو کۆمەڵەی تێیدا ئەژی ،لە ناو ئەو نیشتمانەدا کە تیا ئەژی ،خۆی بە بێگانە بزانێ ،ئەم هەستە بە جۆرێکی بینراو لە بوارەکانی ژیان دا هەستی پێ ئەکرێ: بگاتە هەر مەلێکی کێوی ،بۆی بکرێ ئەیکوژێ بگاتە هەر دەعبایەکی کێوی ،گۆشتی بخورێ یا نەخورێ ،بتوانێ ئەیکوژێ بگاتە هەر گوڵ و گژوگیایەکی کێوی ،دەستی بیگاتێ ،هەڵی ئەکەنێ بگاتە هەر دارودەوەنێ ،بۆی بکرێ ،لقەکانی ئەشکێنێتەوە و دارەکە ئەبڕێتەوە بگاتە شوێنەواری دێرین ،بێ لێکدانەوە تێکی ئەدا. ئەگەرچی هەزاران خشت و بەردی نوسراو و نەخشێنراو لە کوردستان دۆزراونەتەوە و ،هەزارانیش رەنگە هێشتا لە ژێر گڵ دا بن ،بەاڵم تا ئێستا لە هیچ ناوەندێکی زانستی :زانکۆکان ،مۆزەخانەکان ،وەزارەتەکانی رۆشنبیری ،خوێندنی بااڵ ،پەروەردە ،گەشتوگوزار ...گرنگیەکی ئەوتۆ بەم بوارە نەدراوە ،تا ئێستا کورد چەند پسپۆڕێکی خوێندنەوەی خەتی مێخی نیە و ،تا ئێستا بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە کوردستان کاری کنە و پشکنین و خوێندنەوەی شوێنەوارە نوسراو و پاشماوە نوسراوەکان نەکراوە .تا ئێستا "دێرینەوانی" نەکراوەتە بەرنامە. شوێنەوارناسانی ئەوروپایی و ئەمەریکایی سەدان تێکستی کۆنی سۆمەری ،ئاکەدی ،بابلی ،ئاشورییان ساخ کردۆتەوە و ،لە زمانە ئەسلیە مردوەکەی خۆیەوە تەرجومەیان کردوە بۆ زمانە زیندوەکانی دنیا و ،دەیان کتێب و لێکۆڵینەوەیان لە سەر نوسیون ،لە ناو ئەوانەدا دەیان بابەتیان پێوەندییان لە گەڵ دانیشـتوانی ئەو سـەردەمەی کوردسـتان دا هەیە .بەاڵم تا ئێستا وەکو پێویست سەرنجی لێکۆڵەری کوردیان رانەکێشاوە و ،تا ئێستا لە ناو کوردا چەند پسپۆڕێ پەیدا نەبون شارەزای خوێندنەوەی خەتی مێخی بن و ،بەشێ لە هەوڵەکانی خۆیان تەرخان بکەن بۆ خوێندنەوە و ساخکردنەوەی هیچ نەبێ بۆ ئەو نوسراوانەی لە کوردستان دۆزراونەتەوە. کوردستان الیەکی زاگرۆسە و الیەکی میزۆپۆتامیا یە ،لە الیەکەوە کورد بەشدار بوە لە شارستانێتی ئەم دو دەڤەرەدا و ،لە الیەکی ترەوە شارستانێتی ئەوانیش کاریان لەم کردوە ،لە کاتێک دا کورد ،کەم و زۆر ،ئاگای لە 06
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
ئەدەبی زاگرۆس و ئێرانە ،بە تایبەتی لە رێگەی زمانی فارسیەوە ،کەمێکی زۆر کەم نەبێ ئاگای لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا نیە .لە کاتێک دا ئەدەبی میزۆپۆتامیا لە چاو ئەدەبی دێرینی گەلێ ناوچەی تردا دەوڵەمهن ترە ،بە تایبەتی ئەم لە سەر قوڕی سورەوەکراو نوسراوەتەوە و ،هۆی مانەوەی بەهێزتر بوە لە چاو گەاڵ و کاغەز و چەرم و تەختە ...ئەشێ ئەدەبی میزۆپۆتامیا ،زۆر جار یا هەندێ جار ،یاریدەر بێ بۆ ئەوانەی لێکۆڵینەوە لە الیەنە جیاوازەکانی بواری کۆمەاڵیەتی دا ئەکەن بۆ ئەوەی بتوانن رەگی هەندێ لەو نەریت و بیروباوەڕە باوانەی لە ناو کۆمەڵی کوردا هەبون یا هەن لە ناو باوەڕەکانی ئەو سەردەمەدا بدۆزنەوە. زاناکانی شوێنەوارناسی ،بە تایبەتی زاناکانی جو ،بایەخێکی زۆریان داوە بە شارستانێتی میزۆپۆتامیا و هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ گونجاندنی روداوەکان و ئەفسانەکانی ناوچەکە لە گەڵ گێڕانەوەکانی تەورات دا. رەنگە ئەمە مەاڵمەتی دینیی هەبوبێ. هاوشانی ئەوان ،ز اناکانی شوێنەوارناسی ،بە تایبەتی زاناکانی عەرەب ،بایەخێکی زۆریان داوە بە بەشی خواروی میزۆپۆتامیا و هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ سەلماندنی سامی بونی رەگەزی ئاکەدی و بابلی و ئاشوری. بەشی سەروی ناوچەکە ،کە مەڵبەندی ژیانی کورد بوە ،پشتگوێ خراوە .رەنگە ئەمەش مەاڵمەتی سیاسیی هەبوبێ. کوردستانی عیراق ،لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی بیستەمەوە ،کە خراوەتە سەر عیراق ،هەرگیز ئارامیەکی درێژخایانی بە خۆیەوە نەدیوە ،هەمیشە مەڵبەندی شۆڕشی چەکدار بوە .کاری ئارکیۆلۆجی کە پێویستی بە پشودرێژیە ،بێ هەلومەرجی ئارام و بێ ئاسایشی سیاسی و کۆمەاڵیەتی ئەنجام نادرێ .ئێستا لە کوردستان دا چەندین زانکۆ و ،چەندین مۆزەخانە و ،چەندین دەزگای رۆشنبیری تێ دایە ،ئەتوانێ ببێتە یەکێ لە ناوەندە گرنگەکانی لێکۆڵینەوە و پشـکنینی شـوێنەوارناسـی و ،سـەرەتای لێکۆڵینەوەیەکی سـیسـتەماتیک دەس پێ بکا لە سەر گەالنی ز اگرۆس و گەالنی ناوچەکانی دەوروبەری سەرچاوەکانی روباری دیجلە و روباری فورات و چەمەکانیان و ،شارستانێتی و دەوریان لە روداوەکانی ناوچەکە و ،لە پێکهێنانی نەتەوەی کوردا .لە باتی ئەوەی مێژونوس و توێژەری کورد تیۆریەکانی زاناکانی بێگانە دوبارە بکەنەوە ،خۆیان ببنە خاوەنی قوتابخانەیەکی تایبەتی شوێنەوارناسیی کوردستانی ،زاناکانی بێگانە پشت بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەوان ببەستن. ئەوەی لێرەدا من کردومە ،وەرگێڕانی تێکستی چەند الوژە و بالۆرەیە ،هەندێکی لە عەرەبی و هەندێکی لە ئینگلیزیەوە ،ئەگەر یەکێ بە الیەوە سەیر بێ و بپرسێ من مەبەستم لەم کارە چی بوە؟ ئەڵێم مەبەستم ئەوەیە :سەرنجی کورد ،بە تایبەتی زانا ئاکادیمیەکانی ،رابکێشم بۆ گەنجینەی دەوڵەمەندی ئەو کەلەپورە زۆرەی میزۆپۆتامیا کە بەشێکی هی خۆیەتی و ،بەشێکی پەیوەندی بە مێژوی رابوردی ئەوەوە هەیە. پاشماوە و شوێنەوارە دێرینە کانی لە ناوچە شاخاویە سەختەکانی کوردستان دا دۆزراونەتەوە ،زیاتر لەوەی نیشانەی پەیوەندی "داگیرکەر" و "داگیرکراو" بێ ،نیشانەی پەیوەندی سیاسی و ئابوری و کۆمەاڵیەتی نێوان گەلەکانی دانیشتوی کوردستان و گەلەکانی سومەری و ئاکەدی و بابلی و ئاشوریە.
06
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
زمانی گێڕانەوەی الوژەکان یەکەم، لەم بەشەی گوڵچنینەکان دا ،کە وەرگێڕانی چەردەیەکە لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا ،زمان و وشەگەلێکم بە کار هێناوە رەنگە بۆ هەندێ کەس جێگەی پرسیار بێ .هەوڵم داوە ژمارەیەک لەو وشانەی لە زمانی نوسینی ئێستادا بەکار ناهێنرێن یا کەمتر بە کار ئەهێنرێن و خەریکە لە بیر ئەچنەوە ،جارێکی تر بهێنمەوە ناو کایەی نوسین، رەنگە پێشکەوتنی ژیان و گۆڕان و گەشەکردنی کۆمەڵی کوردی و واڵتەکەی ،ئاخاوتنی رۆژانەی خەڵک، پێویستی بە هەندێ لەم وشانە نەمابێ ،بەاڵم ئەشێ هەندێکیان بە زیندویەتی بهێڵرێنەوە و ،مەعنای تازەیان پێ ببەخشرێ. دوەم، هەندێ وشە لێرەدا بۆ یەکەم جارە بەو مەعنایە بە کار هێنرابێ. لە ئەدەبی گەالن بۆ هەر بابەتێ ،زارەکی یا نوسراو ،ناوێکی تایبەتی لێ نراوە .ملحمة ،اسطورة ،قصة ،خرافة. هەر یەکە ناوێکی تایبەتییان هەیە .لە ئەدەبی کوردی دا ئەمە هێشتا نەچەسپیوە. "ملحمة" ،کە لە ئەدەبی گەالن دا جێگەیەکی تایبەتی هەیە و ،تا ئێستاش وەکو بەشێ لە کەلەپوری شارستانی خۆیان ،هەمیشە بە شێوەی جۆراوجۆر ،زیندوی ئەکەنەوە ،لە زمانی کوردیش دا "ملحمة" گرنگیەکی تایبەتی هەبوە ،رەنگە پێش کورد خۆی رۆژهەاڵتناسەکان بایەخیان بەم بابەتە دابێ و ،کۆیان کردۆتەوە ،لێکۆڵینەوەی زمانەوانی ،کۆمەاڵیەتی ...یان لە سەر کردوە .لەو بوارەدا :ئۆسکارمان ،باسیل نیکیتین ،مینورسکی ...رەنجی زۆریان داوە. لە زمانی کوردی دا بۆ ئەم بابەتە ئەدەبیە چەندین ناوی هەیە ،لەوانە :الوک ،الوژە ،بەیت ،حەیران... ئۆسکارمان ،لە کتێبەکەی دا" :توحفەی موزەفەریە" کە بە ئەڵمانی نوسیوێتی ،چەندین بابەتی کۆکردۆتەوە .لە کۆکردنەوەی ئەم بابەتە فۆلکلۆریە ئەدەبییانەدا ،کە هێمنی موکریانی هێناونیەتیەوە سەر رێنوسی تازەی کوردی ،ناوی "بەیت" ی بۆ داناون .دیارە لەو سەردەمەدا لە موکریان هەر بەو ناوەوە ناسراون. باسیل نیکیتین ،لە کتێبەکەی دا" :کورد :لێکۆڵینەوەیەکی سوسیۆلۆجی و مێژویی" ،کە بە فەرەنسی نوسیوێتی لە گێڕانەوەی ئەم چەشنە بابەتە دا ،وشەی "الوژە" ی بە کار هێناوە .محەمەدی قازی لە وەرگێڕانە فارسیەکەی دا هەمان وشەی "الوژە" ی هێشتۆتەوە ،بەاڵم د .نوری تاڵەبانی لە تەرجومە عەرەبیەکەی دا لە باتی وشەی "الوژە" وشەی "الوک" ی بە کار هێناوە. ئەشێ هەریەکەیان لە ناوچەی خۆی دا هەمان مەبەست بگەیەنێ یا مەبەستێکی نزیکی بگەیەنێ ،بەاڵم کاتی ئەوە هاتوە ئەم وشانە :داستان ،سەرگروشتە ،بەیت ،بالۆرە ،الوک ،حەیران ،سود ،ستران ،ئەفسانە و الوژە ...ئیتر هەریەکەیان وەکو زاراوە تەرخان بکرێ بۆ چەشنێکی دیاریکراو لە ئەدەبی زارەکی و نوسراو ،بۆ جۆرێکی دیاریکراو لە گێڕانەوەی بابەت .لێرەدا بە پێی هەڵسەنگاندنێ کە بۆ دەقەکانی ئەدەبی سومەری کراوە ،بە باشتر زانراوە بەرامبەر وشەی "ملحمة" وشەی "الوژە" بە کار بهێنرێ. الوژە :ملحمة .گێڕانەوەی بە سەرهاتی راستەقینە و هەڵبەستراوی دڵداری و قارەمانێتی شەڕوشۆڕ و ئەفسانەی پەری و دێ‌و و درنج و خێو بە شیعر و پەخشان .لە بەرامبەر وشەی " "epicی ئینگلیزی و" ،ملحمة" ی عەرەبی و" ،حماسە" ی فارسی دا ،بە کار هێنراوە.
06
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
گەڕە الوژ ە ،کە هەندێ جار بۆ نیشاندانی پەشێوانی کارکردن بە کار ئەهێنرێ ،لە ئەسڵدا لە دیوەخانەکان دا کە الوژە بە دەنگەوە وتراوە ،هەندێ جار بەشدارانی کۆڕەکە بە سەرە یەک بە دوای یەک دا تەواویان کردوە، الوژەکە بە ریز بە سەریان دا گەڕاوە. هەر لەو بوارەدا هەوڵم داوە چەند وشەیەک بە مەعنای نوێ تێهەڵکێشی بابەتەکە بکەم لەوانە: چکاوە :خالصة. تێوەردان :مداخلة. تێچاندن :تعلیق. سێیەم، لە زمانی نوسینی کوردیی ئێستا دا نیشانەیەک نیە بۆ جیاکردنەوەی ناوی مێ لە نێر ،رەنگە ئەمە بە پێشکەوتنێکی کۆمەاڵیەتی دابنرێ بە ئاڕاستەی یەکسانی نێر و مێ ،بەاڵم هەندێ جار پێویستی بابەتەکە ئەم هەاڵواردنە ئەخوازێ ،ئەگینا تێکەاڵوی لە تێگەیشتنی بابەتەکەدا دروست ئەبێ ،بۆیە هەوڵم داوە هەندێ وشەی نوێ لە سەر بنچینەی وشە کۆنەکان دابڕێژم. لە سەردەمی سومەری و ئاکادی و بابلی و ئاشوری دا ،هەروەها لە یۆنانی کۆن دا ،هێشتا دینی یەکخوایی (جو، کریستیان ،ئیسالم) نەبوە ،باوەڕیان بە فرەخوایی هەبوە ،چەندین خوایان پەرستوە ،بۆ هەر دیاردەیەکی سروشتی خوایەکیان داناوە ،بە پێی تێگەیشتنی خۆیان وێنایان کردوە و "بت" یان لێ دروست کردوە. خواکانی ئەوان هەندێکیان نێر "اله" و هەندێکیان مێ "الهة" بون ،هەندێ کەس و هەندێ شاخ و هەندێ روبار و هەندێ گیانداریان "تألیه" کردوە و ،پەرستویانە ،لە زمانی کوردی دا ،نە لە نوسین دا و نە لە گێڕانەوەی زارەکی دا ،ئەم ئاڵۆزیە چارە نەکراوە لێرەدا هەوڵ دراوە چارە بکرێ: خوا :لە بەرامبەر "اله" ی عەرەبی و " "Godی ئینگلیزی ،بۆ پەرستراوی نێر. ماخوا :لە بەرامبەر "الهة" ی عەرەبی و " "Goddessی ئینگلیزی ،بۆ پەرستراوی مێ .خوای مێیینە .بە هەمان رێسا :ماخێو :خێوی مێیینە ،مادێو :دێوی مێینە ،ماجنۆکە :جنۆکەی مێیینە ...وەکو مامان ،ماکەو ،مامر ،مامز، مانگا ،ماین.. خوایاندن :لە بەرامبەر "تألیة" ی عەرەبی و " "To Deifyی ئینگلیزی. چوارەم، هەمو ئەو وشانەی لەم بابەتانەدا بەکارم هێناون ،ئەگەر بۆ هەندێ خوێنەر نەناسراو ،یا نەبیستراو ،یا نائاشنا، بوبن ،لە کۆتایی بابەتەکەدا هەوڵم داوە بە رونی بە ناسینیان بدەم .بۆ ئەوەی بچمە بنجوبناوانی وشەکەش فەرهەنگەکانی :شێخ محەمەدی خاڵ ،مەعروف قەرەداخی ،گیوی موکریانی ،هەژاری موکریانیم پشکنیوە و، ئەگەر لە وێ دا نەدۆزرابنەوە لە خەڵکی پەیوەندیداری ناوچەکانیم پرسیوە. بڕوانە:
واسیلی نیکیتین ،کرد و کردستان :بررسی از نظر جامعەشناسی و تاریخی ،ترجمة محمد قاضی ،انتشارات نیلوفر ،چاپ دوم زمستان .3166ص .869 _ 818 باسیلی نیکیتین ،الکرد :دراسە سوسیولوجیە وتاریخیە ،نقله من الفرنسیة وعلق علیه :الدکتور نوری طالبانی ،دار الساقی، بیروت .1003ص .211 _198
07
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
00
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
"دەوڵەتی شار" ی سومەری
"دەوڵەتی واڵت" ی ئاکەدی سومەر و "دەوڵەتی شار" لە ناوچەی میزۆپۆتامیا دا ،بە تایبەتی لە جەبەل حەمرینەوە بەرەو خوار ،رێژەی باران کەمترە لەوەی بۆ کشتوکاڵ پێویستە ،هەروەها کانیی سروشتی لێ هەڵناقوڵێ تا ببێتە سەرچاوەی ئاودانی کێڵگە و رەز و باخ، تەنانەت ئاوخواردنەوەی مرۆڤ و ئاژەڵ ،بۆیە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ئەبو پشت بە ئاوی روبار ببەستێ و، راستیەکەشی ئەوەیە هەم زەویوزاری تەختی بەپیتی فراوانی هەبوە و هەم ئاوی سازگاری روبارەکانی مشە بوە .بەاڵم بەکارهێنانی ئاوی روبار بۆ هەڵبەستنی بنا‌وان و بەنداو و ئەستێڵ ،هەڵکەندنی جۆگە و روبار و بیر ،پێویستی بە کاری بە کۆمەڵ هەبوە ،کە بە یەک کەس بە تەنیا و بە یەک خێزان بە تەنیا نەکراوە ،بۆیە پێویستی بە کاری بە کۆمەڵی چەند کەس و چەند خێزان هەبوە ،ئەمەش پێویستی بە "دەسەاڵتێکی ناوەندیی بەهێز و ستەمکار" هەبوە ،کە هێزی کاری بۆ ساز بدا و نەخشەی بۆ دابنێ و رێکی بخا و جێبەجێی بکا. بەمجۆرە لە پرۆسەیەکی درێژخانی گوێزانەوە لە قۆناغی "گلێرە و راو" بۆ قۆناغی نیشتەجێبونی کاتی یا هەمیشەیی و ،فێربونی چاندنی کشتوکاڵ و راهێنانی ئاژەڵ و راوەماسی ،دروستکردنی نوا و ئاوایی .الدێی بچوک بۆتە دێ ،دێ گەورە بوە بۆتە گوند ،گوند فراوان بوە بۆتە شارەدێ ،شارەدێ پەرەی سەندوە بۆتە شار و ،لە ناوەڕاستی چوارەمین هەزارەی پێش زاینەوە شار بەهێز بوە بۆتە ناوەندی بەڕێوەبردن و پێکەوەبەستنی کۆمەڵێ الدێ و دێ و گوندی چوار دەوری خۆی .ئەمەش بۆتە ناو‌کی دامەزراندنی "دەوڵەتی شار" ،کە یەکێکە لە گرنگترین نیشانەکانی شارستان ێتی سومەری و ،لە هەمان کات دا ژینگەی لە دایکبونی شارستانێتیەکی گەورەی مێژوی مرۆڤایەتی. یەکێ لە گرنگترین داهێنانەکانی شارستانێتی سومەر ،خەتی مێخی و مۆری لولەییە .کە بە یەکەمین هەوڵی مرۆڤ دائەنرێ بۆ وێناکردنی بیر و بۆچونەکانی بە نیگار و نوسین .نوسینەکان لە سەر خشتی قوڕ 05
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نوسراون و لە ئاگردا سورکراونەتەوە ،بەوجۆرە رادەی مانەوەیان بە زیندویەتی لە چاو نوسینی سەر چەرم و تەختە و ئێسقان و گەاڵ و کاغەز زیاتر بوە ،هەر بەو هۆیەوە سەدان بەرهەمی ئەدەبی و بەڵگەی کارگێڕی و دارایی و قانونی و بازرگانی و نامە تا ئەمڕۆ بە نەمری ماونەتەوە .ئەو خشت و سواڵەتە نوسراوانەی تا ئێستا دۆزراونەتەوە و ،لە مۆزەخانە جیاوازەکانی دنیادا هەڵگیراون ،سەدان هەزار ،بگرە هەندێ شوێنەوارناس بە نزیکەی یەک ملیۆن ئەیخەمڵێنن ،لەوە نزیکەی چوار هەزاری بابەتی ئەدەبی – ئەفسانە ،چیرۆک ،داستان، بالۆرە و الوژە و الواندنەوەن ،ئەمە سەرەڕای ئەوەی رەنگە هێشتا هەزاران سواڵەتی تر مابێ لە ژێر گڵ‌دا ،کە لەوانەیە لە ئایندەدا بدۆزرێنەوە( .باقر ،مقدمة في ادب العراق القدیم ،ل )29 لەو سەردەمەدا ،وەکو کنە و پشکنینی ئارکیۆلۆجی و خوێندنەوەی دەقە نوسراوە مێخیەکان دەریان خستوە ،لە سەرزەمینی سومەردا چەندین "دەوڵەت شار" هەبون ،لەوانە :ئور ،ئوما ،ئوروک ،ئەریدو ،کیش ،لەگەش ،نیپور، سیپار.... دەوڵەتی شار قەوارەیەکی سیاسی– دینیی بوە و ،هەریەکەیان خۆی سەربەخۆ بوە لە شارەکانی تر .یەک پایتەختی گشتی و یەک خوای پەرستراوی گشتی یان نەبوە کە فەرمانڕەوای هەمو واڵتی سومەر بوبێ ،بەڵکو هەر دەوڵەت – شارێ فەرمانڕەوای خۆی و پایتەختی تایبەتی خۆی و ،خوای تایبەتی خۆی و ،پەرستگای تایبەتی خۆی هەبوە. شاری ئەو سەردەمەی سەرزەمینی سومەر ،پێکهاتوە لە سێ بەش: بەشی یەکەم، ناوجەرگەی شار ،کە شورەی پاراستنی هەبوە ،کۆشکی فەرمانڕەوای شار و پەرستگای سەرەکی و خانوی کارمەند و فەرمانبەرەکانی و ،پیشەکارەکانی لە بابەتی نوسەر ،پەیکەرساز ،مۆرهەڵکەن ،گۆزەکار ،ئاسنگەر، بەلەمساز ،دارتاش ،جۆاڵی تێدا بوە .زۆری کاروباری شارەکە و ساتوسەودا لە بەر دەروازەکانی دا ئەنجام دراوە. گەورە ی دەوڵەتی شار ،کە لە هەندێ شار پێی وتراوە "لو گال" و لە هەندێ شار "ئین سی" ،خۆی بە شوانی هەڵبژێردراوی خوا و راسپێردراوی ئەو داناوە ،لە بری ئەو فەرمانڕەوایی کردوە و ،واڵتی بەڕێوە بردوە. پێشەوای دینیی پەرستگا و خاوەنی دارایی واڵت و فەرماندەی کاروباری جەنگی و سەرۆکی دەزگای داوەری بوە .لە بەر ئەوە تەنیا لە بەردەم خوادا بەرپرس بوە. کاروباری دینیی و کاروباری دەوڵەتداری :کارگێڕی ،دارایی ،بازرگانی ،تێکەاڵو بوە .باوەڕیان وابوە کە ئەو خوایە شارەکەیان ئەپارێزێ و ئەو خوایە ئەتوانێ پشتیان بگرێ و پشتیان بەر بدا. پەرستگا جگە لەوەی خۆی زەوی فراوانی کشتوکاڵ و لەوەڕگای هەبوە ،سەرپەرشتی هەندێ پیشە و کاری دارایی و بازرگانی کردوە ،هەزاران کەس لە کێڵگە و داوودەزگا پیشەییەکانی دا کاریان کردوە. بەشی دوەم، الدێکانی شار ،کە پەرستگای تایبەت بە جەژنی سەری ساڵ و خانوی جوتیارەکان ،تەویلە و گەوڕ ،باخی دارخورما ،کێڵگەی دانەوێڵە ،لەوەڕگای تێدا بوە .دانیشتوانی شارەکە بۆ دابینکردنی خۆراک پشتی بەم ناوچەیە بەستوە.
05
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
بەشی سێیەم، شارەکان ،لە کەناری روباری دیجلە و فورات و جۆگەکانی دا بنیات نراون .لەنگەرگاکەی سەرەڕای ئەوەی بەندەری بارکردن و داگرت نی بەلەم بوە ،ناوەندی ئاڵوگۆڕی کەلوپەلی بازرگانی ،بە تایبەتی بازرگانیی دەرەکی، بوە .خان و عەمار و میوانخانەی تێدا بوە. پانتایی شارەکان و سنوری قەڵەمڕەویان و ژمارەی دانیشتوانیان وەکو یەک نەبون ،بەڵکو جیاواز بون. هەندێکیان لە هەندێکیان گەورەتر بون و ،هەندێکی ان لە یەک نزیک و هەندێکیان لە یەک دور بون .بۆ نمونە هەندێ شارەزا پانتایی شاری لەگەش ،کە یەکێ لە شارە گەورەکان بوە ،بە 1هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە و دانیشتوانەکەی بە 18 – 10هەزار کەس خەماڵندوە. شارستانێتی میزۆپۆتامیا ،بە تایبەتی سومەری ،لە سێ کەرەستەی بومی سودی وەرگرتوە: لە قوڕ و لیتەی لێواری روبارەکان ،دەفری جۆراوجۆری پێویستی ناوماڵ دروست کراوە ،وەکو گڵێنە ،گۆزە، خشت بۆ بینا ،تۆماری بەڵگە و نوسینەوەی بەرهەمی بیر. لە بەرهەمی ئاژەڵ ،پێستە بۆ دەفری جۆراوجۆری مەشکە ،هەمانە ،هیزە ،کوندە و ،خوری و م‌و بۆ جلوبەرگ و گوریس و تۆڕ ،شاخ بۆ دەسکی چەک و ئامڕازی مۆسیقا و خواردنەوەی شلە. لە کشتوکاڵ ،جگە لە خواردن ،کەڵکیان لە حەسیر و قامیش و زەل و گوش و توڵی دار ،وەرگرتوە ،سەبەتە و رایەخ و قەفەز و چیغ و تەیمان و پەرژینیان لێ دروست کردوە. بەاڵم ئەو ناوچەیە لە روی سامانی سروشتیی بەرد و تەختە و مەعدەنەوە هەژار بوە .بۆ بەدەسهێنانی هەر یەکێ لەم کەرەستانە پێویستیان بە دامەزراندنی تۆڕێکی فراوانی بازرگانیی دەرەکی بوە .ناوچەکەش لە الی رۆژهەاڵت و سەروی رۆژهەاڵتیەوە بە زنجیرەی چیاکانی زاگرۆس و لە رۆژئاوایەوە بە بیابانی شام و جەزیرەی ع ەرەبی و لە الی خوارویەوە بە ئاوی خەلیج دەوری گیراوە .رێگاکانی رۆژهەاڵت و سەروی رۆژهەاڵتی کە بە ناو دەربەند و تەنگە و گەروەکانی چیاکانی زاگرۆس دا تێپەڕیون بریتی بون لە: رێگەی بەدرە بەرەو سوسە لە عیالم. رێگەی خانەقین بەرەو کرماشان. رێگەی هەڵەبجە بەرەو هەمەدان. رێگەی قەاڵدزە کە گومان ئەکرێ پاشای ئاشوری سەرجۆنی دوەم ( 108 -113پ ز) لە هەشتەمین لەشکرکێشی دا کە چۆتە سەر ئەرمەنستان و ئازەربایجان گرتبێتی. رێگەی دەربەندی رایات بەرەو دەریاچەی ورمێ و ئازەربایجان. رێگەی کێلەشین بەرەو ئازەربایجان. رێگەی زاخۆ بەرەو ئەرمەنستان. ئەم رێگایانە هەموی بە ناو سەرزەمینی ئێستا ی کوردستانی عیراق دا تێپەڕیون و بە ناو گەالنی نیشتەجێی زاگرۆس دا رۆیشتون کە لولوبی و گوتی و سوباری ...لە گەلە بەهێزەکانی بون و ،ئەشێ بە رەگەزە سەرەکیەکانی پێکهێنانی نەتەوەی کوردی ئێستا دابنرێن .بۆیە شتێکی ئاساییە پەیوەندی و تێکەاڵوی، کارلەیەککردن و ،شارستانێتی هاوبەش لە بەینیان دا دروست بوبێ و ،شوێنەواری دێرینە بە زمانەکانی سومەری ،ئاکەدی ،بابلی ،ئاشوری ،لە کوردستان ،بە ژمارەی زۆر ،هەبوبێ و بدۆزرێتەوە.
05
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی دەوڵەت شاری سومەری بڕوانە: صموئیل نوح کرامر ،السومریون ،ترجمة الدکتور فیصل الوائلي ،الکویت . ،ل .326 – 303
طه باقر ،مقدمة في تاریخ الحضارات القدیمة ،دار الوراق ،بیروت .1009 ،ل .183 – 160 جورج رو ،العراق القدیم ،ترجمة وتعلیق حسین علوان حسین ،وزارة الثقافة واالعالم ،بغداد .3986 ،ل .398 – 383 الدکتور خلیل سعید ،معالم من حضارة وادي الرافدین ،دار البیضاء .3928 ،ل .62 – 61 ئینسکلۆپیدیا بریتانیکا ،ب .33ل .913 - 969
ئاکەد و "دەوڵەتی واڵت" "لوگال زاگی زی" گەورەی شاری ئوما ،شارەکانی تری سومەری بە شەڕ هێنایە ژێر دەسەاڵتی خۆیەوە. بنچینەی "دەوڵەتی شار" ی سومەری هەڵتەکاند و "دەوڵەتی واڵت" ی دامەزراند .وەرکای کردە پایتەختی دەوڵەتەکەی .ئەم گۆڕانە سەرەتای کۆتایی بو بە قۆناغی دەوڵەتی شار و دامەزراندنی دەوڵەتی ناوەندیی فراوان. لە بالۆرەیەکی بەجێماودا کە هەندێ لەم روداوانە ئەگێڕێتەوە ،ئەڵێ: "کاتێ ئینلیل ،شای گشت واڵتان ،پاشایەتی واڵتی بە لوگال زاگی زی سپارد ،سەرنجی دانیشتوانی واڵتی لە رۆژهەاڵت و رۆژئاواوە بۆ راکێشا ،خەڵک هەموی سەریان بۆ دانەواند....... لەو رۆژگارەدا وەرکا رۆژەکانی بە خۆشی رائەبوارد، ئور وەکو گا سەری بۆ ئاسمان هەڵ ئەبڕی، الرسا ،شارە خۆشەویستەکەی ئوتو ،هاواری شادیی ئەکرد ئوما ،شارە خۆشەویستەکەی شارا باسکی بەرز ئەکردەوە زابالم ،دیوارەکانی ،وەکو مەڕێ بەرخەکەی هاتبێتەوە ،ئەیباڕاند شاری دێر گەردنی بەرزکردەوە بۆ ئاسمان"( ....وائلي ،ل ).262 لوگال زاگی زی لە زنجیرەی شەڕەکانی دا هێرشی کردۆتە سەر شاری کیش .لوگال زاگی زی لەم لەشکرکێشیەدا ئور زبابای شکاندوە .سەرجۆن ،کە پێشتر فەرمانبەر بوە الی ئور زبابا .ئەم دەرفەتەی بە هەل زانیوە ،خۆی سازداوە ،لە هەڵمەتێکی کتوپڕدا بۆ سەر شاری وەرکا ،پایتەختی لوگال زاگی زی ،داگیری کردوە، خەڵکەکەی هەاڵتون ،شورەی شارەکەیانی روخاندوە. خەڵکی راکردوی وەرکا ،الیەنگرانی لوگال زاگی زی ،بە یارمەتی پەنجا کەس لە میر و سەردارەکانی ناوچەکە هێرشی پێچەوانەیان کردۆتە سەر سەرجۆن .سەرجۆن ئەم هێزەشی شکاندوە و لوگال زاگی زیی بە دیل گرتوە و نیری تەختەی کردۆتە ملی ،بە ریسوایی بردویەتی بۆ بەر دەروازەی "نیپور :نفر".
سەرجۆن ( 0732 – 0732پ .ز) کێ بوە؟ بەر لەوەی سەرجۆن دەس بە سەر مەڵبەندی سومەردا بگرێ ،وەکو ئەفسانەکانی ئەو زەمانە ئەیگێڕنەوە ،لە کۆشکەکەی ئور زبابا دا ،لە شاری کیش ،کاسەهەڵگر ،واتە مەیگێڕی تایبەتی ئەو بوە( .بڕوانە :بالۆرەی سەرجۆن)
56
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
س ەرجۆن ئیتر کەوتۆتە لەشکرکێشی ،پەالماری شاری "ئور" ی داوە ،ئینجا هێرشی کردۆتە سەر شاری "لەگەش" و گرتویەتی .هەڵی کوتاوەتە سەر شاری "ئوما" و گرتویەتی .درێژەی بە هێرشەکانی داوە تا گەیشتۆتە سەر دەریا ،بۆ دەربڕینی سەرکەوتنەکانی لە ئاهەنگێک دا ،کە بۆ ئەو بۆنەیە رێکی خستوە، چەکەکەی لە ئاوی دەریادا شۆریوە. لە بالۆرەیەک دا کە بۆ هەندێ لەم روداوانە دانراوە ئەڵێ: " سەرجۆن شای ئاکەد ،مشکیم ،ئینانا ،شای کیش ،کاهینی جودی خوا ئان ،شای واڵت ،ئینسی ئینلیلی مەزن، شاری وەرکای کاول کرد و شورەکانی روخاند ،لە گەڵ پیاوەکانی وەرکا جەنگی و شکاندنی ،لە گەڵ لوگال زاگی زی ،شای وەرکا جەنگی و دیلی کرد و نیری کردە ملی و هێنایە بەر دەروازەی ئینلیل. سەرجۆن ،شای ئاکەد ،لە گەڵ پیاوانی ئور جەنگی و شکاندنی ،شارەکەی وێران کردن و شورەکانی روخاند. پەالماری ئی نینماری دا و شورەکانی روخاند ،سەرزەمینەک ەی لە لەگەشەوە تا سەر دەریا وێران کرد و، چەکەکەی لە دەریادا شۆرد. لە گەڵ پیاوانی ئوما جەنگی و شکاندنی ،شارەکەی وێران کردن و شورەکانی روخاند. ئینلیل هیچ مێمڵێکی بۆ سەرجۆن دانەنا ،ئینلیل ،بە راستی ،هەمو ناوچەکانی کە لە دەریای ژوروەوە بۆ دەریای ژێر‌و درێژ ئەبێتەوە پێ بەخشی. ئاکەدیەکان لە هەمو جێیەک هەر لە دەریای ژێروەوە تا دەریای ژورو دەستیان گرت بە سەر ئینسیەکان دا. پیاوانی ماری و پیاوانی ئیالم ،وەکو گەورەی خۆیان خزمەتی سەرجۆن ،شای واڵتیان ئەکرد. سەرجۆن ،شای واڵت ،کیشی دروست کردەوە و شارەکەی دایەوە بە خۆیان تیا دابنیشن. هەرکەس ئەم نوسینە بسڕێتەوە ،ئوتو لە بنی بهێنێ و وەچەی لێ نەکەوێتەوە(".وائلي ،ل ).266 سەرجۆن بە داگیرکردنی "ئوما" کە قەاڵی لوگال زاگی زی بوە ،کۆتایی بە دەسەاڵتی "دەوڵەت شار" ەکانی سومەر هێناوە .بناغەی "دەوڵەتی واڵت" ی داناوە .شاری "ئاگادە :ئاکەد" ی لە نزیک شاری "کیش" دروست کردوە و کردویەتی بە پایتەختی دەوڵەتەکەی .ئیتر کەوتۆتە پەلهاویشتن بە هەر چوارالی مەڵبەندەکەی دا .بە گوێرەی گێڕانەوە دێرینەکان ،کە پڕن لە ئەفسانە و خۆهەڵکێشان و بە خۆوە نازین ،لە الی خوارویەوە گەیشتۆتە سەر کەناری خەلیج و لە الی رۆژئاوایەوە گەیشتۆتە جەزیرەی سوریا و کەناری دەریای سپی ناوەڕاست و لە الی خواروی رۆژهەاڵتیەوە گەیشتۆتە واڵتی عیالم و لە الی سەرویەوە گەیشتۆتە خواروی ئەنەدۆڵ .لە چەند شوێنی ناوچەکانی ژێر دەسەاڵتی دا بنکەی جەنگیی داناوە .ئاکەد لە هەمو الیەکەوە دیاری و باجی بۆ هاتوە .کەشتی لە کەناری ئاوەکانی دا باری کردوە و باری داگرتوە .سەرجۆن ،لە یەکێ لە بالۆرەکانی دا ،شانازی ئەکا بەوەی لە شاری ئاکەد لە بەر دەمی ئەودا 8200جەنگاوەر رۆژانە نان ئەخۆن. لێرە بە دواوە ئیتر "ئاکەدی" بو بە ناو بۆ گەلێکی ،بە رەگەز سامی ،دەسەاڵتداری ئەم دەوڵەتە فراوانە و ،زمانی ئاکەدی لە پاڵ زمانی سومەری دا بو بە زمانی کارپێکراوی تۆمارکردنی روداوەکان و هۆنینەوەی الوژە و بالۆرە و ئەفسانە. سەرجۆن ،پەنجاوشەش ساڵ حوکمی کردوە .زۆری تەمەنی بە شەڕ بە سەر بردوە .لە دوا ساڵەکانی حوکمی دا توشی شەڕوشۆڕی ناوخۆ و ه ەڵگەڕانەوەی شارەکان بوە ،بەاڵم توانیوێتی سەرکوتیان بکا. دوای سەرجۆن کوڕەکەی "ریموش" جێگەی گرتۆتەوە .دەسەاڵتەکەی ریموش توشی یاخیبونی ناوخۆ و جەنگی دەرەکی بوە .هەندێ لە ناوچەکان لێی هەڵگەڕاونەتەوە ،بە شەڕ هێناونیەوە ژێر فەرمانی خۆی .بەاڵم
56
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
فەرمانڕەوایی ریموش زۆری درێژە نەکێشاوە .نۆ ساڵ حوکمڕانی کردوە .دەسو پێوەندەکانی خۆی کوشتویانە. دوای ریموش براکەی "مانیشتوسو" چۆتە شوێنی .ئەمیش بە هەمان رێبازی جەنگی و سیاسی باوک و براکەی دا رۆیشتوە .پانزە ساڵ حوکمڕانی کردوە .ئەمیش لە پیالنێکی ناوخۆدا کوژراوە. دوای مانیشتوسو کوڕەکەی نارام سین ( 1188 – 1193پ .ز) جێگەی گرتۆتەوە. نارام سین سیوحەوت ساڵ حوکمڕانی کردوە .نارام سین دەوڵەتی ئاکەدی گەیاندۆتە پلەیەکی بەرزی فراوانبون .زنجیرەیەک کاری جەنگی ئەنجام داوە و سەرکەوتنی گەورەی بە دەس هێناوە .یەکێ لەوانە شکاندنی لولوبیەکان بوە( .بڕوانە بالۆرەی سەرکەوتنی نارام سین) نارام سین چەند نەریتی سیاسیی و دینیی تازەی داهێناوە: یەکەم ،ناوی لە خۆی ناوە شای چوارقوڕنەی زەمین .چوار قوڕنەی زەمین بە پێی تێگەیشتنی ئەو زەمانە هەمو دنیا بوە .لەوەو پێش ئەیان وت شای سومەر ،شای سومەر و ئاکەد ...ئەم لە پاڵ ئەو نازناوانەدا ئەو ناوە تازەیەی خستۆتە سەر نامە و نوسینەکانی. دوەم ،خۆی بردۆتە ریزی خواکان .لە نوسینەکانی دا نیشانەی خوایەتی لە گەڵ ناوی خۆی دا بەکارهێناوە. لە نەخش و پەیکەرەکانی دا کاڵوی دوشاخی کردۆتە سەری .لەوە پێش هیچ کام لە شاکانی سومەر و ئا کەد خۆیان بە خوا نەناساندوە ،ئەوپەڕی خۆیان بە بریکار یا نوێنەری خوا داناوە ،بە ناوی ئەوانەوە فەرمانڕەواییان کردوە ،بەاڵم ئەم خۆی بە خوداوەند راگەیاندوە ،ئەمەش جۆرێ بوە لە دەرچون لە نەریتی دینیی باوی ئەو سەردەمە و ،بە کفر دانراوە و ،ئەمەش بە یەکێ لە هۆکانی روخانی ئیمپراتۆریەتەکەی دانراوە. سەرجۆن پەالماری شاری ئیکوری داوە و ،پەرستگا گەورەکەی ئینلیلی وێران کردوە .بەوەش گۆیا خوا مەردوخی توڕە کردوە .سەرەنجام کە دەوڵەتی ئاکەد شکاوە ،شکانەکەیان گێڕاوەتەوە بۆ ئەو رقەی خوا مەردوخ لێی هەڵگرتوە ،لە سۆنگەی پەالماردانی شارەکە و روخاندنی پەرستگاکانی .ئاکەد ،پایتەختی نارام سین ،کەوتۆتە بەر نەفرینی خواکان ،کاول بوە .بەو بۆنەیەوە ئەفسانەیەکیان هۆنیوەتەوە توک لە ئاکەد ئەکا. لە بەشێکی ئەم شیوەنەدا کە بۆ ئەم مەبەستە دانراوە بە ناوی "نەفرەتی ئاکەد" ئەڵێ: "ئەی شار! تۆ ئەوەی پڕکێ شیت کرد هێرش بکەیتە سەر ئیکور ،ئەی ئەوەی روبەڕوی ئینلیل بویتەوە. ئەی ئاکەد! ئەی ئەوەی پڕکێشیت کرد پەالماری ئیکور بدەی ،ئەی ئەوەی روبەڕوی ئینلیل بویتەوە. خۆزگە کێڵگەکانت خۆڵیان لە سەر کەڵەکە ئەبو خۆزگە خشتە کاڵەکانت لە ئاودا ئەخوسان خۆزگە خشتە کاڵەکانت خوا ئینکی نەفرەتی لێ ئەکردن خۆزگە درەختەکانت ئەگەڕانەوە دارستانەکان خۆزگە هاوسەرەکەت لە باتی گا سەربڕاوەکان سەر ببڕدرایە خۆزگە مناڵەکانت لە باتی کاوڕە سەربڕاوەکان سەر ببڕدرانایە هەژارەکانت خۆزگە ببرانایە مناڵەکانیان و خۆشەویستەکانیان نقوم بکرانایە ئەی ئاکەد خۆزگە کۆشکەکەت کە بە دڵی خۆشەوە بنیات نراوە ده‌بوه کەالوەیەک دڵتەنگی ئه‌هێنا لەو شوێنانی کە ئاین و نەریتەکانی لێ بەجێ ئەهێنی خۆزگە رێوی لە کەالوەکانی دا کلکی رابوەشانایە 56
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
خۆزگە شوێنی راکێشانی بەلەمەکانت جگە لە گژوگیای خراپ هیچی کەی لێ نەڕوایە خۆزگە لە سەر رێی عەرەبانەکانت جگە لە گیای گریان هیچی کە نەڕوایە سەرەڕای ئەمانەش خۆزگە بە سەر رێی بەلەم و شۆستەکانی دا کەس بە هۆی سخولی دڕندەوە ،کرم و مار و دوپشکی شاخەوە نەڕۆیشتایە خۆزگە دەشتەکانت کە گژوگیای دڵخۆشکەریان لێ ئەڕوا ،زەلی گریانی لێ بڕوایە ئەی ئاکەد ،لە جیاتی ئاوی شیرینی رەوان خۆزگە ئاوی شۆری لێ بڕۆیشتایە ئەوەی بڵێ ئەمەوێ لەو شارە نیشتەجێ بم جێیەکی باشی نیشتەجێبونی لێ دەس نەکەوێ ئەوەی بڵێ لە ئاکەد ئەنوم شوێنێکی باشی نوستنی لێ دەس نەکەوێ"(وائلي ،ل )88 دەسەاڵتی نارام سین لە دوا ساڵەکانی تەمەنی دا ،وەکو ئەفسانە و الوژەکانی ئەو سەردەمە ئەیگێڕنەوە ،چەند جارێ کەوتۆتە بەر هێرشی گەالنی دراوسێ لەوانە ئاموری ،ئیالمی ،گوتی .سەرەنجام لە سەردەمی شار کالی شاری کوڕ و جێگرەوەی نارام سین لە الیەن گوتیەکانەوە دەوڵەتی ئاکەد شکێنراوە و کۆتایی بە دەسەاڵتی هاتوە( .بڕوانە الواندنەوەی سومەر و ئوروم)
گوتیەکان کێ بون؟ لە سێیەمین هەزارەی پێش زاینەوە کە لە میزۆپۆتامیا سومەریەکان نوسینیان لە سەر قوڕ ،چ بە وێنە و چ بە خەت ،داهێنا ناوی "گوتی" لە ناو روداوەکانی ناوچەکەدا ،لە ناو گێڕانەوەی ئەفسانە و چیرۆک و الوانەوە و شیعری سومەری و ئاکەدی و بابلی و ئاشوری دا هاتوە. بە پێی ئەم گێڕانەوانە: گوتیەکان گەلێکی چیانشین ،دڕندە ،خوێن‌ڕێژ ،بێ بەزەیی و وێرانکەر بون و ،هەندێ جار بە هەژدیها و مار و دوپشکی شاخەکان ناو براون. گوتیەکان لە نێوان رۆژهەاڵتی دیجلە و بناری چیاکانی زاگرۆس دا ،لە نێوان زابی بچوک و سەروی روباری سیروان (دیالە) دا ژیاون .مەڵبەندی سەرەکییان لە ناوچەی کەرکوکی ئێستا بوە. گوتیەکان ،کە چیانشین یا چیایی بون ،لە ناکۆکی بەردەوام دا بون لە گەڵ دانیشتوانی دەشتەکان دا ،ناوبەناو شااڵویان بۆ بردون .لە ئەنجامی ستەمکاریی شا و دەسەاڵتدارەکانی ئاکەد دا ،ئاکەدیەکان بەر نەفرەتی خواکانیان کەوتون ،خواکان گوتیەکانیان لە شاخەکانەوە بۆ ناردون ،هێرشیان کردونەتە سەر ،شار و ئاواییەکانیان وێران کردون ،واڵتەکەیان داگیر کردون ،کارەساتێکی گەورەیان بە سەر هێناون( .بڕوانە: الوانەوەی ئوروک) وەکو مێژونوسەکان ئەڵێن ،گوتی ەکان ماوەی سەدەیەک ،کەمتر یا زیاتر ،حوکمی واڵتی سومەر و ئاکەدیان کردوە .سەرەنجام ئوتو خیگال پەیدا بوە ،ئوتو خیگال ( )1336 - 30هێزەکانی ئاکەد و سومەری کۆکردۆتەوە پەالماری گوتیەکانی داوە شکاندونی و شاکەیانی بە دیل گرتوە .بەم بۆنەیەوە بالۆرەیەکیان بۆ رێکخستوە و لە سەر قوڕ بە خەتی مێخی و بە زمانی ئاکەدی نوسراوە( .بڕوانە :بالۆرەی سەرکەوتنی ئوتو خیگال) سەرکەوتنی ئوتو خیگاڵ و شکاندنی گوتیەکان ،تەخت و تاجی شاهێتی بۆ سومەر گێڕاوەتەوە .سەرەتای دەسەاڵتی بنەماڵەیەکی تر دەستی پێ کردوە.
56
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
کە باسی مێژوی گوتیەکان کراوە ،زۆ رتر پشت بەو چیرۆکانە بەستراوە ،نەک بە لێکۆڵینەوەی شوێنەوارە کۆنەکان .بۆیە ئەشی گێڕانەوەکان یەکالیەنە و "بژارەیی :انتقائی" بوبن ،ئەوە باری سەرنجی دوژمنەکانیان بێ کە ئێستا کراونەتە کەرەستەی نوسینەوەی مێژوەکەیان .هێشتا کەسێکی تر بە دوای ئەوەدا نەگەڕاوە گێڕانە وەکانی گوتیەکانیش بدۆزێتەوە تا هەڵسەنگاندن و بەراوردکاری بکرێ لە نێوان گێڕانەوەی جیاواز دا. تا ئێستا ،ئەوەندەی بەندە ئاگاداری بێ ،لێکۆڵینەوەیەکی هەمەالیەنەی تێروتەسەل تایبەت بە گەلی گوتی نەکراوە .زانیاریەکانی هەن کەم و ناتەواون ،ئەوانەش کە لە سەریان نوسیون هەمان زانیاریەکانی پێش خۆیان دوبارە کردۆتەوە .رەنگە لێکۆڵینەوەی ئارکیۆلۆجی و ئەنترۆپۆلۆجی و فیلۆلۆجی لە پاشەرۆژدا بتوانێ هەندی الیەنی تاریکی مێژوی گەلی گوتی زاگرۆسی رون بکاتەوە. گوتیەکان ،یەکێکن لەو گەالنەی نەتەوەی کوردی ئێستایان پێکهێناوە. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی گوتیەکان ،بڕوانە: (بە زمانی ئینگلیزی) ئینسکلۆپیدیا بریتانیکا ،بەرگی یانزە ،بابەتی "شارستانێتی میزۆپۆتامیا" ،ل 912و .918 (بە زمانی فارسی) دیاکونوف ،تاریخ ماد ،ترجمة کریم کشاورز ،تهران .3111 ،ل .338 – 301 (بە زمانی عەرەبی) طه باقر ،مقدمة في تاریخ الحضارات القدیمة ،دار الوراق ،بیروت .1009 ،ل .232 – 201 صموئیل نوح کریمر ،السومریون ،ترجمة الدکتور فیصل الوائلي ،الکویت ،ل 81و .231 (بە زمانی کوردی) محمد امین زکی ،خالصەییکی تاریخی کورد و کوردستان ،بەغداد.3913 ، عالءالدین سجادی ،مێژوی ئەدەبی کوردی ،بەغداد .3981 ،ل .13 – 10 کۆزاد محەمەد ئەحمەد ،کوردستانی ناوەڕاست لە نیوەی یەکەمی هەزارەی دووەمی پ .ز .دا ،بنکەی ژین، سلێمانی .1008 ،ل .88 – 28
وشەی نائاشنا تلیان :سەبەتەیەکی قوڵە لە شێوەی گۆزەدا لە شوڵی داری بی ،یا حەسیر ،زەل ..دروست کراوە. نیر :کەڵەمە .تەوقێ بوە لە تەختە یا مەعدەن دروست کراوە خراوتە ملی گا بۆ زەوتکردنی لە کاتی جوت و گێرەدا ،یا کراوەتە ملی مرۆڤ وەکو نیشانەی بەندایەتی.
56
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
وتووێژی ئاغایەک و کۆیلەکەی ئاغا :کۆیلە ،گوێت لێم بێ! کۆیلە :بەڵی ئەزبەنی ،ئەوەتا گوێم لێتە! ئاغا :گالی سکەکەم بۆ بهێنە ،ئامادەی بکە ،گەرەکمە بچم بۆ کۆشک. کۆیلە :بچۆ ،ئەزبەنی بچۆ! هەمو داواکانت جێبەجێ ئەکا ،رێز و چاودێری شا بە دەس ئەهێنی. ئاغا :نا ،کۆیلە ناچم بۆ کۆشک. کۆیلە :مەچۆ ئەزبەنی ،ئەگینا شا بە ئیشێ ئەتنێرێ بۆ جێیەکی نەناسراو ،لە خاکی بێگانەدا بە دیل ئەگیرێی، شەو و رۆژ توشی کێشە ئەبی. ئاغا :کۆیلە گوێت لێم بێ! کۆیلە :ئەوەتا ئەزبەنی گوێم لێتە. ئاغا :دەسبەجێ ئاوم بۆ بهێنە دەستم بشۆم گەرەکمە نان بخۆم. کۆیلە :بیخۆ ،ئەزبەنی بیخۆ! ژەمێ خواردنی باش دڵ ئەکاتەوە ،بۆ ئەو خواردنەش کە بە خۆشی و بە دەستی پاک بخورێ ،خوا شاماش ئامادەی ئەبێ. ئاغا :نە کۆیلە نا ،نان ناخۆم. کۆیلە :مەیخۆ ئەزبەنی ،مەیخۆ! لە پاش نانخواردن برسێتی و لە دوای خواردنەوە تینوێتی دێ. ئاغا :گوێڕایەڵم بە کۆیلە ،گوێڕایەڵم بە! کۆیلە :بەڵێ ئەزبەنی ،ئەوەتا من گوێڕایەڵتم. ئاغا :بڕیارم داوە شۆڕش بکەم ،یاخی بم. کۆیلە :بیکە ئەزبەنی! چی بە سەر جەوهەرتا دێ و کێ ئەتداتێ سکت پڕ بکەی؟ 57
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئاغا :نا ،کۆیلە نا شۆڕش ناکەم. کۆیلە :مەیکە ئەزبەنی مەیکە! هەر کەس شۆڕش بکا و یاخی بێ ئەشکەنجە ئەدرێ لەشی بە لێدان ئەشێوێنرێ و ئەخرێتە زیندانەوە. ئاغا :گوێڕایەڵم بە کۆیلە ،گوێڕایەڵم بە! کۆیلە :گوێڕایەڵتم ئەزبەنی ،ئەوەتا گوێڕایەڵتم. ئاغا :ئەمەوێ دڵداری بکەم. کۆیلە :دڵداری بکە ئەزبەنی دڵداری بکە! هەرکەس دڵداری بکا ئازار و ماندوبونی لە بیر ئەچێتەوە. ئاغا :نا ،کۆیلە دڵداری ناکەم. کۆیلە :دڵداری مەکە ئەزبەنی دڵداری مەکە! ژن بیرە ،ژن خەنجەرێکی ئاسنینە گەردنی پیاو ئەبڕێ. ئاغا :گوێڕایەڵم بە کۆیلە ،گوێڕایەڵم بە! کۆیلە :بەڵێ ئەزبەنی ،ئەوەتا گوێڕایەڵتم. ئاغا :ئاوم بۆ بهێنە دەستم بشۆم ،گەرەکمە قوربانی پێشکەش بە خوا بکەم. کۆیلە :بیکە ئەزبەنی ،بیکە! ئەوەی قوربانی پێشکەش بە خوا بکا بەختیاری بە دەس ئەهێنێ و دینی بەهێزتر ئەبێ. ئاغا :نا کۆیلە ،قوربانی ناکەم. کۆیلە :قوربانی مەکە ئەزبەنی ،قوربانی مەکە! ئەتوانی ئاگاداری خوا بکەی کاتێ پێویستی پێت ئەبێ ئایینەکانی جێبەجێ بکەی وەک سەگ بە دوات دا رابکا. ئاغا :گوێڕایەڵم بە کۆیلە ،گوێڕایەڵم بە! کۆیلە :بەڵێ ئەزبەنی ،بەڵێ! ئاغا :ئەمەوێ خێر بکەم و سەدەقە بۆ ئەرزەکەم بکەم و خواردن پێشکەش بە واڵتەکەم بکەم. کۆیلە :خواردن پێشکەش بکە ئەزبەنی ،ئەوەی خواردن پێشکەش بکا بە واڵتەکەی ،جۆکەی بە مۆڵی بۆ خۆی ئەمێنێتەوە ،قازانجی زۆری دەس ئەکەوێ. ئاغا :نا کۆیلە خواردن پێشکەش ناکەم بە واڵتەکەم. کۆیلە :مەیکە ئەزبەنی ،مەیکە! بەخشین وەکو خۆشەویستی وایە ..وەکو لە دایکبونی مناڵ وایە ..نانەکەت ئەخۆن و نەفرینیشت لێ ئەکەن. ئاغا :گوێڕایەڵم بە کۆیلە ،گوێڕایەڵم بە! کۆیلە :ئەوەتا گوێڕایەڵتم ئەزبەنی. ئاغا :گەرەکمە یارمەتی واڵتەکەم بدەم. کۆیلە :بیکە ئەزبەنی ،ئەوەی یارمەتی واڵتەکەی بدا چاکەکانی ئەخرێتە ناو لەپی خوا مەردوخەوە. ئاغا :نا کۆیلە ،یارمەتی واڵتەکەم نادەم. کۆیلە :مەیکە ،ئەزبەنی مەیکە! سەر بکەوەرە سەر کەالوە دێرینەکان و بە سەری دا بڕۆ سەیری کەللەسەری تێکەاڵوی رابوردوان بکە ئاخۆ کامانەیان بەد بون و کامانەیان باش بون؟ 50
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
ئاغا :گوێڕایەڵم بە کۆیلە ،گوێڕایەڵم بە! کۆیلە :بەڵێ ،ئەزبەنی بەڵێ! ئاغا :ئێستا چی لەم دنیایەدا باشە! لە گەردنی تۆ و لە گەردنی خۆم بدەم ،یا هەردوکمان خۆمان بهاوێژینە ناو ئاوەوە ،کامیان شتی باشە. نا کۆیلە ،تۆ بە تەنیا ئەکوژم ،بۆ ئەوەی تۆ پێشم بکەوی. کۆیلە :ئاخۆ ئاغاکەم حەز ئەکا دوای من بژی تەنانەت ئەگەر بۆ سێ رۆژیش بێ!
تێچاندن ئەم الوژەیە ،بە زمانی بابلی هۆنراوەتەوە ،بە پێی هەڵسەنگاندنی شارەزایان ،کە باسی ئاسن ئەکا ،سەردەمی هۆنینەوەی ئەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای هەزارەی یەکەمی پێش زاین. چەند شتێ لەم بابەتە ئەخوێنرێتەوە: یەکەم ،هەڵوەشانی رێکخراوەی بەها دینیە باوەکانی کۆمەڵی بابلی ،بە تایبەتی سوکایەتی ئاشکرا بە باوەڕی فرە – خوایی. داڕزانی رێکخراوەی بەها رەوشتە -کۆمەاڵیەتییە باوەکانی کۆمەڵ ،کە لەم گفتوگۆیەدا خۆی لە دوەم، دوڕویی و روپامایی و چاپلوسی ...دا ئەنوێنێ. سێیەم ،ناهاوسەنگی سیستەمی کۆمەاڵیەتی و ئابوری لەو رۆژگارەدا ،کە گەورەی دەبەنگ بە بێ رەنجی زۆر و راوێژی ژیرانەی کۆیلەکانی نەیتوانیوە درێژە بە مانی خۆی بدا. ئەم دەقە لە عەرەبی وەرگیراوە .بڕوانە: طه باقر :مقدمة في ادب العراق القدیم ،دار الوراق للنشر ،بغداد .1030ص .392 – 390 لە بەر ئەوەی لە نێوان تێکستەکەی تەها باقر و هەندێ تێکستی تردا جیاوازییەکی کەم هەیە ،بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە: جان بوتیرو :بالد الرافدین ،الکتابة -العقل -االلهة ،ترجمة االب البیر ابونا ،ص .136 - 109 الدکتور سامي سعید االحمد :فترة العصر الکاشي ،مجلة سومر ،الجز‌ء االول والثاني ،المجلد التاسع والثالثون، ( .3981ص .)380-328 هەروەها الدکتور ولید الجادر :المحاورة التشاٶمیة والمعجزة ،مجلة االقالم ،المجلد ،8الجز‌ء ( .3969 ،3ص )61-21
55
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
55
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
الوژەی لوگالباندا چکاوەی بابەت ئینمیرکار ،شای ئونوگ بڕیار ئەدا بچێتە سەر ئەراتا .ئەراتا شارێکە لە ناوچەیەکی شاخاوی سەخت دایە، گوێڕایەڵی شای ئونوگ نین .شای ئونوگ داوا لە شای ئەراتا ئەکا بۆ دروستکردنی پەرستگاکانیان پیرۆزە و ئاقیق و زێڕ و زیوی بۆ بنێرن ،بەردی شاخەکانی بۆ بهێنن .ئەوان گوێ بەم داوایانە نادەن. ئینمیرکار بڕیار ئەدا بچێتە سەریان بە شەڕ مەڵبەندی یاخییان داگیر بکا و بە زۆر سەریان پێ دابنەوێنێ. خەڵکی واڵتەکەی ساز ئەدا ،باجیان لە سەر دائەنێ و ،سەربازگیری ئەکا. بە رێ ئەکەون .پاش چەند رۆژێ لوگالباندا ،یەکێ لە سەرکردە جەنگیەکانی نەخۆش ئەکەوێ ،بۆ ئەوەی لەشکرکێشیەکەیان دوا نەکەوێ لە ئەشکەوتێک دا بە جێی ئەهێڵن .هەندێ خواردن و تفاقەکانی خۆی بۆ دائەنێن بە هیوای ئەوەی ئەگەر لە نەخۆشیەکەی هەستایەوە بگەڕێتەوە بۆ ئونوگ ،ئەگەر مرد ئەمان دوای تەواوبونی لەشکرکێشیەکە تەرمەکەی ببەنەوە .بەمجۆرە بەجێی ئەهێڵن. هێزەکانی کوالبا و ئونوگ درێژە بە رێپێوان ئەدەن ئەچنە سەر ئەراتا گەمارۆی ئەدەن .پێیان ناگیرێ. لوگالباندا بەو نەخۆشیە نامرێ .هۆشی دێتەوە بەر .بە دەم گریانەوە دەستی پاڕانەوە بۆ خواکان هەڵئەبڕێ: لە ئینلیل ،گەورەی خواکان ،ئەپاڕێتەوە نەخۆشی لە کۆڵ بکاتەوە. لە ئینانا ،خوای دڵداری و جەنگ ئەپاڕێتەوە لە بیماری رزگاری بکا. لە ئوتو ،خوای رۆژ ،ئەپاڕێتەوە چاکی بکاتەوە. لە سوئین ،خوای مانگ ،ئەپاڕێتەوە هێزی تێ بگەڕێتەوە. ئینلیل ،باوکی هەمو خواکان بە راوێژ لە گەڵ ئوتو ،خوای رۆژ" ،نەمامی ژیان" و "ئاوی ژیان" ئەخوڵقێنێ. لوگالباندا لە نەخۆشی هەڵئەستێتەوە .هەندێ هێزی دێتەوە بەر .توێشوەکەی و چەکەکانی هەڵئەگرێ و لە ئەشکەوت دێتە دەرەوە .لە نەمامی ژیان ئەخوا و لە ئاوی ژیان ئەخواتەوە ،ئەوسا ئیتر ئەکەوێتە گەڕان و سوڕان و جموجوڵ .بەاڵم بە چاوە تیژەکانی لەو دەوروبەرەدا جگە لە خۆی هیچ کەسێکی تر بەدی ناکا.
55
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ماندو ئەبێ ،شەو بە سەردا دێ ،تێروپڕ مەی ئەخواتەوە تا مەست ئەبێ و لە پەلوپێ ئەکەوێ .ئینجا خەوی لێ ئەکەوێ .ئەگەرچی خۆی نه‌ی ئه‌زانی ئاگر بکاتەوە .نه‌ی ئه‌زانی تەنور چیە و چۆن نان ببرژێنێ .نه‌ی ئه‌زانی ئاگردان چۆنە و چۆن گۆشت ببرژێنێ .نه‌ی ئه‌زانی چۆن خواردن ئامادە بکا .چۆن تەڵە دابنێ و چۆن بۆسە بنێتەوە بۆ راوی گیانداری کێوی .لە خەوەکەی دا هەمو ئەوانەیان فێر کرد. بۆ بەیانی کە بە ئاگا دێتەوە هەرچی لە خەونەکەی دا دی بوی هەموی جێبەجێ ئەکا .تەڵە ئەنێتەوە ،بۆسە دائەنێ .ج وانەگایەکی کێوی و دو بزن لە بۆسەکەی دا ئەگرێ .دار هەڵئەکەنێ .شوڵیان لێ دروست ئەکا .بە شوڵەکانی ئەیان بەستێتەوە .ئاگردان دروست ئەکا و ئاگر ئەکاتەوە .نان و خەپلە ئەبرژێنێ .مەی و بادە ئامادە ئەکا .جوانەگاکە و بزنەکان ئەکوژێتەوە ،ئەیان برژێنێ دوکەڵەکەی ئەچێ بە ئاسمان دا هەواڵ بۆ خواکان ببا .خوێنەکەیان ئەڕێژێتە چاڵێکەوە تا مارەکانی بیابان بۆنی بکەن .سفرەیەکی نایاب ئەڕازێنێتەوە بۆ میوانداری لە خواکان ،بۆ خێر -قوربانی خواکان. :ئینلیل (خوای باوک و ،با) ،ئینکی (خوای ئاو و ،ژیریی)، نینهورساگ (ماخوای دایک و ،زەوی). لوگالباندا لە ناوخواکان دا مەلی ئانزود (خوای بروسکە) هەڵئەبژێرێ کۆمەکی بکا. بۆ ئەو مەبەستە بە هەلی ئەزانێ ئانزود لە هێالنەکەی دور ئەبێ ،ئەمیش خزمەتی بەچکەکانی ئانزود ئەکا، هێالنەکەی ئەڕازێنێتەوە .خواردنیان بۆ ئامادە ئەکا .دایکە و باوکەی جوجەڵەکان لە دورەوە کە بانگ لە بەچکەکانیان ئەکەن ،بەچکەکان ئەوەندە سەرمەستی خۆشی ئەبن وەاڵم نادەنەوە .دایک و باوک گومان ئەکەن کارەساتێ لە هێالنەکانیان قەومابێ .بەاڵم کە دێنەوە هێالنەکەیان ئەبینن خۆش کراوە و بەچکەکانیان خزمەت کراوە مەلی ئانزود ئەوەندە دڵی خۆش ئەبێ بەڵێنی گە ورە ئەدا بەوەی ئەو چاکەیەی لە گەڵ کردوە ئەڵێ :تۆ ئەی ئەوەی کە ئەمەت لە گەڵ من کردوە ئەگەر خوای ئەوا ئەبم بە هاوڕێت و ئەگەر مرۆڤی چاکەت ئەدەمەوە بەوەی چارەنوست بۆ دیاری ئەکەم. لە گەڵ لوگالباندا پێک ئەگەن .ئانزود ئەیەوێ لوگالباندا بە هەندێ دەسکەوتی بچوک رازی بکا ،چەندین پێشنیاری بۆ ئەکا لەوانە: بە دەستی پڕ بە سەربەرزی بگەڕێتەوە بۆ شارەکەی خۆی سپیایی هەمو مێگەلی سەرئەرزی پێ ببەخشێ جلوبەرگێکی جەنگیی وەهای لە بەر بکا لە شەڕدا هەرگیز نەشکێ لوگالباندا بە هیچ کام لەوانە رازی نابێ ،ئەیەوێ چارەنوسێکی بۆ دیاری بکا بگەڕێتەوە بۆ ناو برا و هێز و شارەکەی بەاڵم ببێتە کەسایەتیەکی خوایەنراوی گەورەی خاوەن پلە و پایەی بەرز .ئانـزود بەڵێنەکەی بە جـێ ئەهێنێ بەو مەرجـ ەی ئەم کارە بە نهێنی بمێنێتەوە ،بۆ کەسی باس نەکا :هەم ئەیکا بە پاڵەوانێکی بە هێز ،هەم کۆمەکی ئەکا لە دۆزینەوەی هێزەکەیان دا. لوگالباندا ئەگەڕێتەوە بۆ الی براکانی بۆ الی هێزەکەی .هەمویان بە الیانەوە سەیر ئەبێ گومان لە گەڕانەوەکەی ئەکەن ،چۆن نەمردوە ،چۆن لەو شاخانە بە تەنیا ،بە ناو ئەو هەمو مەترسیانەدا تێ پەڕیوە .بە پرسیار دای ئەگرنەوە .وەاڵمی هەمویان ئەداتەوە باوەڕیان پێ ئەهێنێ. ئینمیرکار ماوەی ساڵێ گەمارۆی شاری ئەراتا ئەدا بێ ئەوەی بتوانێ بیگرێ ئەیەوێ کەسێ بنێرێتەوە بۆ ئونوگ پەیامی چەقینی هێزەکانی لە بەردەم دیوارەکانی ئەراتادا بباتەوە بۆ ،ئانانا ،ماخێوی ئوروگ ،گلەیی لێ بکا لە سەر ئەوەی؛ ئەو کردویەتی بە شا و ،لە سەر رێنم ایی ئەو هەڵی کوتاوەتە سەر ئەراتا ،کەچی ئەو ئەمی فەرامۆش کردوە و کۆمەکی ناکا لەشکرکێشیەکەی بە سەرکەوتویی کۆتایی بێ .داوای لێ ئەکا کە یان 56
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
بیگێڕێتەوە بۆ کوالبا یان کۆمەکی بکا .هیچ کەس لە ناو ئەو هێزەی کە لە گەڵی بون ئامادە نابن ئەو ئەرکە ئەنجام بدەن و ئەو پەیامە بگەیەنن .ئەترسن لە رێگا ون ببن .لوگالباندا راست ئەبێتەوە ئامادەیی بۆ چون دەرئەبڕێ ،بەو مەرجەی خۆی بە تەنیا رابسپێردرێ و ،کەسی تری لە گەڵ نەنێرن .هاوەڵەکانی گاڵتەی پێ ئەکەن .ئینمیرکار ئەرکەکەی پێ ئەسپێرێ. لوگالباندا بە سەرکەوتویی ئەگاتەوە ئونوگ .پەیامی شا ئەگەیەنێ بە ئانانا .ئانانا یش لە وەاڵمی پەیامەکەی ئەودا ئامۆژگاری بۆ ئەنێرێ کە چەندین جۆر ماسی لە ئاوی روباری پاک دا ئەژین و لە ناو ئەوانەدا یەکێکیان خوای هەمویانە ئەگەر راوی ئەو ماسیە بکەن و ،بیکەن بە قوربانی و دەرخواردی خواکانی بدەن ،ئەوکات توانایەکی زۆری بردنەوەی شەڕ ئەچێتە چەکەکانیان و خۆیانەوە. ئەوسا ئەتوانن سەرچاوەی ئاوی ئەراتا ،کە سەرچاوەی ژیانی ئەوانە ،ببڕن و ناچار ئەبن مل بدەن بۆ فەرمانڕەوایی ئەمان. ئەوسا هەمو ئەراتا ئەکەوێتە ژێر دەستی ئەو و ئەتوانێ وەستاکانیان ،ئاسنگەر و سەنگتاش ،بە کەرەستەی پێویستەوە راپێچ بکا بۆ ئونوگ بۆ ئاواکردنەوەی پەرستگاکان.
الوژەی لوگالباندا لوگالباندا و ئەشکەوت :39 - 3کاتێ لە رۆژانی دێرین دا ئاسمان لە ئەرز جیا بوەوە ،کاتێ لە رۆژانی دێرین دا شتەکان تەواو کران .کاتێ لە زەمانی زودا جۆخێنەکان هەڵگیران ...جۆ هاتە خواردن .کاتێ کەوشەن دیاری کرا و سنورەکان کێشران ،کاتێ کێلی سنورەکان چەقێنران و ناوەکانیان لە سەر نوسرا .کاتێ جۆبار و لێوارەکانی جۆماڵ کران ،کاتێ بیرەکان راستەوخۆ بە قوڵی هەڵکەنران .کاتێ بنی فورات ،روباری رێژەنی ئونوگ ،کرایەوە. کاتێ ،...کاتێ ،...کاتێ ئانی پیرۆز جواڵ ،...کاتێ بارەگاکەی ئین و شا لە ئونوگ بە خۆشناویەوە کاریان ئەنجام ئەدا .کاتێ گۆپاڵی شاهی و گورزی کوالبا لە نەبەردا ...نەبەرد ،گەمەی ئینانا ،بڵند راوەشێنران .کاتێ سەرڕەشەکان ،لەو رێگەیەدا کە بڕی بویان ،بە ژیانی درێژ پیرۆز کران ،...کاتێ ئەوان بزنی چیاییان بە سمی پتەوەوە و کەڵی چیاییان بە قۆچی جوانەوە پێشکەش بە ئینمیرکار ی کوڕی ئوتو کرد... :12 - 10ئینجا ،لەو کاتەدا ،شا سەری گورزەکەی ئاڕاستەی شارەکە کرد ،ئینمیرکار ی کوڕی ئوتو ئامادەکاری کرد ....بۆ لەشکرکێشی بۆ سەر ئەراتا ،کێوی دەسەاڵتی خوایەنراوی پیرۆز .بە نیازی کاولکردنی سەرزەمینی یاخییان ،ئاغا کەوتە سازدانی شارەکەی .جاڕچی ،لە سەرانسەری واڵت دا ،فوی کرد بە کەڕەنای شاخی دا. ئێستا ...جەنگاوەرانی ئونوگ ،لە گەڵ شاهی ژیردا ،چونە مەیدانەوە .راستیەکەی ...جەنگاوەرانی کوالبا شوێن ئینمیرکار کەوتن .جەنگاوەرانی ئونوگ لێشاوێ بون ،جەنگاوەرانی کوالبا ...ئاسمانی هەوراوی بون. هەر کە ئەوان ،ئەرزیان وەک تەمێکی چڕ داپۆشی ،تەپوتۆزی خەستی ئەوان گەیشتە ئاسمان. بۆ ئەوەی تەفرەیان بدا و هەرە باشەکانیان ئاشکرا بکا هاواری لە جەماوەرەکە کرد .هەریەکەیان نیشانەی خۆی دا بە هاوەڵەکەی....
56
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
:26 - 18شاکەیان لە پێشەوەی لەشکرەکەیەوە ئەرۆیشت ....ئینمیرکار لە پێشەوەیانەوە ئەڕۆیشت بۆ ... لەشکرەکەی .... ...دانەوێڵەی گو – نیدا ...زۆروزەبەند زیاد بکا. کاتێ راستاڵ لە گەڵ ئینلیل راوێژی کرد هەمو کوالبای بەڕێ خست ،وەکو مێگەل لە لێژایی چیاکان دا ....وەکو گاڕان لە بناری هەورازەکان دا رایان ئەکرد. ئەو روانیە ...لێوارەکە ...رێگەکەیان ناسی .ئەو روانی.... :88 - 21پێنج رۆژ رابورد .لە رۆژی شەشەم دا خۆیان شت ...لە رۆژی حەوتەم دا چونە ناو چیاکانەوە. کاتێ لە رێبازەکە پەڕینەوە لێشاوێکی گەورە بە پێچەوانەی تەوژمی ئاوەکەوە ئەڕژایە ناو گۆمەکەوە... فەرمانڕەواکەیان ،بە سواری گەردەلولەوە ،کوڕەکەی ئوتو ،گەوهەری قەشەنگی درەوشەدار ،لە ئاسمانەوە دابەزی بۆ سەر ئەرزی فراوان .کەللەی پرشنگداری دەرکەوت ،تیرە تیژەکانی تیشکەکەی وەکو رۆشنایی تێپەڕین..... قوببەی تەورە برونزیەکەی کە لە دروشمەکەی دا ئەبریسکایەوە و ،لە تەورە رەنگینەکەی دا دەرپۆقی بو ،ئەتوت سەگە بەربۆتە کەالک. :10 - 89لەو کاتەدا حەوت بون ،ئەوان حەوت بون ...خۆرتەکەیان ،لە کوالبا لە دایک بوبو ،حەوت بون. ماخوا ئوراک حەوتی هەبو ،چێڵەکی کێوی بە شیر پەروەراند بونی .پاڵەوان بون لە سومەر ئەژیان .لەهەڕەتی خۆشیی شکۆداری دا بون .هێنران لە سەر خوانی ئان نان بخۆن .ئەم حەوتە سەردەستەی ئەوانە بون کە ژێردەستەی سەردەستەکان بون ،کاپتنی ئەوانە بون ژێردەستەی کاپتنەکان بون ،جەنەراڵی ئەوانە بون ژێردەستەی جەنەراڵەکان بون. سەردەستەکان سێ س ەد پیاو بون ،هەر یەک لەو سێ سەدە ،کاپتنی شەش سەد پیاو بون ،هەریەکە لەو شەش سەد پیاوە ،جەنەراڵی حەوت کار ،بیستوپێنج هەزار و دوسەد سەرباز بون ،هەر یەکەی بیستوپێنج هەزار و دوسەد سەرباز بون. ئەوانە هێزی هەڵبژاردە بون لە خزمەتی ئاغا دا راوەستا بون. :86 - 13لوگالباندا .هەشتەمی ئەوان ...لە ئاودا شۆرا بو. بە بێدەنگیەکی سامناک بۆ پێشەوە چو ..لە گەڵ هێزەکان دا رۆیشت .کاتێ نیوەی رێ‌یان بڕی ،نیوەی رێ‌یان بڕی بو ،توشی نەخۆشی بو ،توشی "نەخۆشی سەر" بو .وەکو مارێ پەت خرابێتە سەری رابکێشرێ گینگڵی ئەدا و ،وەکو ئاسکێ کەوتبێتە تەپکەوە دەمی لە قوڕ چەقی بو .چیتر نەیئەتوانی دەستی هەڵبێنێتەوە و ،چیتر نەیئەتوانی القی بەرز بکاتەوە .نە شا و نە دەسوپێوەندەکانی نەیانتوانی یارمەتی بدەن .لە چیا گەورەکان دا، ئەوان پێکەوە وەک هەوری خۆاڵوی بە سەر ئەرزەوە جمەیان ئەهات،... وتیان" :با ئەوان بیبەنەوە بۆ ئونوگ" .بەاڵم نەیانزانی چۆنی ببەنەوە. وتیان" :با ئەوان بیبەنەوە بۆ کوالبا" .بەاڵم نەیانزانی چۆنی ببەنەوە. ددانی چۆقەچۆقی بو ،لە شوێنی ساردی چیاوە گواستیانەوە بۆ شوێنێکی گەرم.
56
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
:311 - 81کۆگایەک و ،کەپرێکیان وەکو هێالنەی مەل بۆ هەڵبەست... خور ما ،هەنجیر و جۆری جیاوازی پەنیر ،شیرینی کە خواردنی بۆ نەخۆش باش بێ ،بۆیان خستە ناو سەبەتەی خورماوە ،ئینجا ژورێکیان بۆ رێک خست. جۆری جیاوازی چەوریی مانگای گەوڕ و ،پەنیری تازەی مەڕی پشتیر ،رۆن و هێلکەی سارد ،هێلکەی کواڵوی سارد ،وەکو خوانێ بۆ شوێنی پیرۆز ،شوێنی گرنگ ،ڕازانەوە. لە بەر دەم خوانەکەدا ،بیرەیان بۆ خواردنەوە ،تێکەاڵو لە گەڵ دۆشاوی خورما ،بابۆڵەیان ...لە گەڵ کەرە بۆ دانا. شتەکانیان خستە ناو سەتڵی چەرم و ،ئاخنییانە ناو هەمانەی چەرمینەوە ..براکانی و هاوڕێکانی ،وەکو لە کاتی سەر خەرمان دا شت لە بەلەم داب گرن ،شتەکانیان لە ژور سەری لە ئەشکەوتی چیادا ریز کرد. ئەوان ...لە کوندەدا ئاو .بیرەی رەش ،خواردنەوەی کهولی ،بیرەی رونی جۆ ،شەرابی تامخۆش بۆ خواردنەوە ،لە ژور سەری ،لە ئەشکەوتی چیادا ،لە سەر هەرزاڵەی کوندەکەدا ریز کرد. بوغوردی نایاب ،بوغوردی بۆندار ...،بوغ وردی لیگیدبا ،بوغوردی باشیان لە ناو بوغوردان دا لە ئەشکەوتی چیادا بە سەر سەریەوە هەڵواسی. تەورەکەی ،کە لە ئاسنی باش دروستکرا بو ،لە چیاکانی زوبییەوە هێنرا بو ،لە ژور سەریەوە ،بۆیان دانا .نێزە ئاسنینەکەشی ،کە لە چیاکانی گیگ ەوە هێنرا بو ،خستە سەر سنگی. ئەسرین لە چاڵی چاوەکانی دا ...سەرڕێژی کرد بو ..لوگالباندا ی پیرۆز چاوی بە زەقی مابوەوە ...وەکو ئوتوی پیرۆز لچ و لێوی بۆ براکانی نەکردەوە .کاتێ ملیان بەرز کردەوە ،هەناسەی نەئەدا ،براکانی و هاوڕێکانی لە گەڵ یەک کەوتنە راوێژ. :311 – 311ئەگەر براکەمان ،وەکو ئوت و ،لە جێگەکەی هەستایەوە ،ئەوسا خوا کە نەخۆشی خستوە پشتیوانی ئەبێ ،ئەگەر ئەم خۆراکە بخوا ،ئەگەر ئەمانە بخواتەوە ،لە سەر قاچ رائەوەستێ .بەشکو بتوانێ بە سەر بەرزایی چیاکان دا بگاتەوە کوالبای بە خشت دروست کراو. :311 - 318بەاڵم ئەگەر ئوتو براکەمان بانگ بکا بۆ شوێنی پیرۆز ،بۆ شوێنی گرنگ ،چوارپەلی هێزیان تێ دا نەمێنێ .ئەوسا ئەکەوێتە سەر ئێمە ،کە لە ئەراتا گەڕاینەوە ،تەرمی براکەمان بەرینەوە بۆ کوالبای بە خشت کراو. :320 - 311وەکو مانگا پیرۆزەکەی ناننا کە تەرە ئەبێ و ،لە تەمەنی پیری دا ،لە گەڵ جوانەگایەک دا کەڵ ئە گرێ و ،لە پشتەوەی گەوڕی چارەوی دا بە جێ ئەهێڵرێ ،ئەمانیش :براکانی و هاوڕێکانی لوگالباندا ی پیرۆزیان لە ئەشکەوتی چیادا بە جێ هێشت ،برا گەورەکانی بە رشتنی فرمێسکی زۆر و ناڵەناڵ ،بە شیوەن و، بە پەژارە و رۆرۆ وە ،لوگالباندایان لە چیا جێ هێاڵ. :321 - 323دو رۆ ژ بە سەر نەخۆشکەوتنی لوگالباندا تێپەڕی بو ،دانێکی تریشی خایان .کە ئوتو ،رۆشنایی خۆی بۆ سەر ماڵەکەی ئەو سوڕانەوە ،گیاندارەکان رویان کردەوە النەکانیان ،رۆژ بە ئێوارەیەکی فێنک کۆتایی هات ،ئەمیش لەشی وەکو بە رۆن هەنورا بێ سوک بو .بەاڵم هێشتا بیماریی بەری نەدا بو.
56
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
:380 - 328کاتێ چاوی بۆ ئوتو بەرەو ئاسمان هەڵبڕی ،بە سەر ئەودا گریا وەکو بە سەر باوکی دا بگری. لە ئەشکەوتی چیادا دەستە پاکەکانی بۆ بەرزکردەوە: " :310 - 383ئوتو! درودی منت لێ بێ ،با ئیتر نەخۆش نەبم .کوڕی نینگال! درودت لێ ئەکەم ،با ئیتر بیمار نەبم. ئوتو! تۆ رێگەت بە من دا بە هاوڕێیەتی براکانم بێمە ناو چیاکانەوە .لەم کەورگەدا ،کە سەختترین شوێنی دنیایە ،با ئیتر نەخۆش نەبم! لێرە کە نە دایکمی لێیە نە باوکم ،نە شارەزای لێیە ،نە کەسێ کە من بیناسم، دایکم لێرە نیە بڵێ :ئای بۆ رۆڵەکەم! براکەم لێرە نیە بڵێ :ئای بۆ براکەم! دراوسێکانی دایکم ،کە ئەهاتنە ماڵی ئێمە ،لێرە نین ،تا بۆم بالوێننەوە .ئەگەر خواکان و ماخواکان پێکەوە بونایە خوای دراوسێیەتی ئەیوت: ئەم پیاوە نابێ بمرێ! سەگی ونبو خوێڕیە ،پیاوی ونبو داماوە .لە رێگایەکی نەزانراوی بناری چیاکان دا ،ئوتو! پیاوێکی ونبو، پیاوێکە لە دۆخێک دایە هێشتا دژوارترە. وام لێ مەکە بە مەرگی سەختی ئاو بچم. وام لێ مەکە لە باتی جۆ بەردەخوێ بخۆم. وام لێ مەکە وەکو کۆڵەوژێکی فڕێدراو لە چۆڵەوانیەکی نەناسراودا بکەوم. گرفتاری ناوێکم مەکە براکانم بە پێکەنینەوە القرتێم پێ بکەن ،با ئیتر نەخۆش نەبم. توشی گاڵتەپێکردنی هاوەڵەکانم مەکە ،با ئیتر بیمار نەبم! با لەم کێوانە وەکو کابرایەکی بودەڵە کۆتاییم نەیەت!" :311 - 313ئوتو فرمێسکەکانی گیرا کرد .هاندانی خوایی بۆ ناردە ئەشکەوتی چیا. :381 - 311ئەو ژنە ئەوەی ئەیکا ...بۆ هەژاران ،یاریەکی خۆشە ،سۆزان یەکە ئەچێتە دەرەوە بۆ ناو خان، ئەوەی ژوری خەوتن روناک ئەکاتەوە ،ئەو خوراکی هەژارە ..ئینانا ،کچی سوئین ،لە بەردەمی دا لە مەڵبەندەکەدا وەکو نێونێک قوت بوەوە .تریفەکەی ئەو ،وەکو ئەوەی کارا ی پیرۆز ،پرشنگە ئەستێرەییەکەی ئەشکەوتەکەی بۆ روناک کردەوە. کاتێ ئەو چ اوی بەرەوژور بۆ ئینانا هەڵبڕی ،بە سەر ئەودا گریا وەکو بە سەر باوکی دا بگری .لە ئەشکەوتی چیادا دەستە پاکەکانی بۆ بەرزکردەوە: " :396 - 381ئەی ئینانا! ئەگەر هەر ئەمە ماڵی من بێ ،ئەگەر هەر ئەمە شارەکەم بێ! ئەگەر هەر ئەمە کوالبا بێ ،ئەو شارەی کە دایکم منی تێدا بوە !...تەنانەت ئەگەر ئەمە بۆ من وەکو کەالوەی چۆڵەوانی بێ بۆ مار! ئەگەر ئەمە بۆ من وەکو درزی ئەرز بێ بۆ دوپشک! خەڵکە بەهێزەکەم ..خانمە گەورەکانم ...بۆ ئینانا ............. بەردە پچوکەکانی ئەو ،بەردە درەوشاوەکانی لە شکۆداریەکەی دا ،بەردی ساجکال لە سەرەوە ...،لە خوارەوە، هاوارەکەیان کە لە شاخەکانی سەرزەمینی زاب‌و ەوە دێ ..ئەکرێتەوە ..چوارپەلم لە شاخەکانی دارسەرو دا نەفەوتێ!"
56
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
:100 - 391ئینانا فرمێسکەکانی گیرا کرد .بە توانینی ژیانەوە لێی گەڕا بچێ بنوێ وەک چۆن ئوتو ئەنوێ .ئینانا دڵی ئەوی خۆش کرد وەکو جلی خوری لە بەر کرد بێ .ئەوسا ،وەک ئەگەر ...ئەو رۆیشت بۆ کوالبای بە خشتکراو. :132 - 103جوانەگاکەی شۆربا رەشەکەی خوارد ،گۆلکی جوانەگا پیرۆزە ئەستێرەییەکە هات بۆ ئەوەی نیگاداری ئەو بکا .لە ئاسمان دا وەکو ئەستێرەی بەیانی هەڵهات ،رۆشناییەکی زۆری لە تاریکی شەودا باڵ‌و کردەوە .سوئین ،کە وەکو مانگی نوێ درودی لێ کرا ،باوە ناننا ،رێڕەوی هەڵهاتنی ئوتوی دیاری کرد. گەورەی شکۆدار ،شایانی تاج ،سوئین ،کوڕە خۆشەویستەکەی ئینلیل ،ئەو خوایەی بریقەکەی گەیشتە ...بنی ئاسمان .تریفەکەی وەکو کارا ی پیرۆز ،درەوشانەوە ئەستێرەییەکەی بۆ ئەو ،ئەشکەوتی چیای رۆشن کردەوە. کاتێ لوگالباندا چاوی بەرەو ئاسمان بۆ سوئین هەڵبڕی بە سەر ئەودا گریا ،وەکو بە سەر باوکی دا بگری ،لە ئەشکەوتی چیادا دەستە پاکەکانی بۆ بەرزکردەوە: " :118 - 138شاها! ئەی ئەوەی لە ئاسمانی دور کەس ناتوانێ بتگاتێ! سوئین ،ئەی ئەوەی لە ئاسمانی دور کەس ناتوانێ بتگاتێ .شا کە حەزی لە چاکەیە و ،قینی لە بەدییە! سوئین کە حەزی لە چاکەیە و ،رقی لە بەدییە! چاکەیە کە خۆشی ئەهێنێ بۆ دڵی تۆ .لە داری عەرعەر ،داردەستێکی گەورە ،گۆپاڵێکی شاهانە بۆ تۆ ئەکرێ ،تۆ کە پەیوەندیت لە گەڵ چاکە پچڕاوە و ،پەیوەندیت لە گەڵ بەدیی نەپچڕاوە .تۆ ئەگەر بەدیی بانگ بکەیتە بەردەمی خۆت ،بە زۆر کێشی بکەی ...کاتێ دڵی تۆ بئێشێنێ ،چۆن مار زەهر ئەڕێژێ تۆش ژار بە سەر بەدیی دا بکە!" :111 - 116سوئین فرمێسکەکانی گیرا کرد ژیانی پێ دا ،توانینی دا بە القەکانی لە سەر پێ رابوەستێ. :119 - 118جاری دوەم ،کە جوانەگا رۆشنەکە لە ئاسۆوە هەڵهات ،جوانەگا لە ناو دارسەروەکان دا ئەسوڕایەوە ،قەڵغانێ لە سەر ئەرز دانرابو ،لە الیەن ئەنجومەنەوە سەیری ئەکرا ،قەڵغان لە گەنجینە دەرهێنرا بو ،پیاوە گەنجەکان سەیریان ئەکرد ..ئوتوی خۆر‌ت تیشکی پیرۆزی لە ئاسمانەوە دابەزیوی باڵ‌و کردەوە... ، ئەوانەی بەخشی بە لوگالباندای پیرۆز لە ئەشکەوتی چیادا. خوای پارێزگاری باشە بە سەریەوە وەستا ،ماخوای پارێزگاری باشە لە پشتیەوە رۆیشت .ئەو خوایەش کە ئەوی نەخۆش خست بو بە تەنیشتی دا هەنگاوی نا .کە چاوی بەرەو ئاسمان بۆ ئوتو هەڵبڕی ،بە سەر ئەودا گریا وەکو بە سەر باوکی دا بگری ،لە ناو ئەشکەوتی چیادا دەستە پاکەکانی بۆ بەرز کردەوە: " :161 - 120ئوتو! شوانی واڵت ،باوکی سەر ڕەشەکان ،کاتێ تۆ ئەچی بۆ خەوتن ،خەڵک لە گەڵ تۆ ئەچن بۆ خەوتن ،ئوتوی گەنج ،کاتێ تۆ لە خەو هەڵئەستی ،خەڵک لە گەڵ تۆ لە خەو هەڵئەستن. ئوتو! بە بێ تۆ ،لە دەرەوە هیچ تۆڕێ بۆ مەل دانانرێ ،هیچ کۆیلەیەک لە دەرەوە بە دیل ناگیرێ .بۆ یەکێ کە بە تاکی تەنیا ئەڕوا ،تۆ هاوڕێی برایانەی ئەوی .ئوتو تۆ سێیەمی ئەوانەی بە جوتە سەفەر ئەکەن .تۆ چرای بۆ ئەوانەی گەردانەیان لە ملدایە. وەکو بەرگی زولومهی پیرۆز ،هەڵهاتنی خۆرەکەت جل ئەکاتە بەری هەژاران و داماوان ،روتوڕەجاڵ پۆشتە ئەکاتەوە ،کەوایەکی ئاودامانی خوری سپیە لەشیان دائەپۆشی تەنانەت هی کۆیلەی کڕدراویش. 57
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
پیرەپیاوانی زەنگین ،وەکو پیرەژنەکان بە خۆشیەوە ستایشی خۆرهەڵهاتنەکەت ئەکەن ،تا دواکاتی رۆژانیان خۆرهەالتنەکەت ئەوەندەی رۆن کاریگەرە. گاکێویە گەورەکان رایان کرد بۆ پێشەوە. قارەمان ،کوڕی نینگال .. ،بۆ تۆ .... برای ..براکەی ئەو .....بە شیرینی ستایشی کردی ،گەیشتە ئاسمان .قارەمان ،کوڕی نینگال ،ئەوانە ستایشت ئەکەن چۆن تۆ شایانی ئەوەی. :118 - 162لوگالباندای پیرۆز لە ئەشکەوتی چیا هاتە دەرەوە .سەرڕاستەکە لە گەڵ ئینلیل راوێژی کرد، نەمامی رزگاری ژیان لە دایکبو .روباری رەوان ،دایکی گردەکان ،ئاوی رزگاری ژیانی هێنا .دوای ئەوەی گازی لە نەمامی رزگاری ژیان گرت ،دوای ئەوەی قومی لە ئاوی رزگاری ژیان دا ،لێرە لە شوێنەکەی خۆی لە سەر ئەرز تەڵەی نایەوە ،ئەوسا لەو شوێنەوە وەکو ئەسپی شاخ .وەکو ماکەری کێویی تەنیای کاکان بە سەر چیاکان دا بە خێرایی رۆیشت .وەک کەرێکی زەبەالحی خورت ،کەرێکی لەڕ ،رای کرد ،بە ئارەزوی غاردانەوە ،بە درێژایی رێگە هەڵبەزیەوە. :199 - 116ئەو شەوە لە ئێوارەوە ،بە هەڵەداوان بە ناو شاخەکان دا ،بە چۆڵەوانی دا ،لە ژێر تریفەی مانگەشەو دا کەوتە جواڵن .ئەو بە تەنیا بو ،سەرەڕای چاوە تیژەکانی ،یەک کەسی لێ نەبو بیبینێ. توێشویەکی پێ بو کە لە هەمانەدا هەڵگیرا بو ،خۆراکێ کە خرابوە پێستەوە. براکانی و هاوەڵە کانی ئەیانتوانی نان ببرژێنن لە سەر ئەرز ،بە هەندێ ئاوی ساردەوە .لوگالباندای پیرۆز شتەکانی کە لە ئەشکەوتی شاخەوە هەڵی گرت بو .لە تەنیشت کۆتەرەیەکەوە دانا .سەتڵەکەی پڕ کرد ...لە ئاو. لە بەرچاوی ئەو ئەوەی داینابو باڵ‌و کردەوە .هەندێ بەردی هەڵگرت ...چەند جارێ پێکەوە ریزی کردن. خەڵوزە داگیرساوەکانی لە سەر ئەرزی کراوە دانا .بەردەئەستێ جوانەکان پڕیشکیان دا .ئاگرەکەی لە دەرەوە بۆ ئەو لە ناو چۆڵەوانی دا وەکو رۆژ هەڵهات. نه‌ی ئه‌زانی چۆن نان یا خەپلە ببرژێنێ ،نه‌ی ئه‌زانی تەنور چۆنە ،بە تەنیا حەوت خەڵوز هەویری گیزیکەتای برژاند .لە کاتێک دا نانەکە خۆی ئەبرژا ،زەلی کوله‌ی چیای هەڵکێشا ،رەگەکانی و هەمو لقەکانی هەڵپاچی. هەمو خەپلەکانی وەکو توێشوی رۆژ هەڵگرت. نه‌ی ئه‌زانی نان یا خەپلە چۆن ئەبرژێ ،نه‌ی ئه‌زانی تەنور چۆنە ،تەنیا بە حەوت خەڵوز هەویری گیزیکاتای برژاند .دۆشاوی شیرینی خورمای تێ هەڵسو. :131 - 100گاکێویەکی قاوەیی ،گاکێویەکی جوان ،گایەک قۆچەکانی رائەوەشان ،گایەک لە برسانا، ئەسوڕایەوە ،لە گەڵ گاکێویە قاوەییەکانی گردەکان ،ئەیبۆڕان و ئەگەڕا بۆ شوێنێکی خۆش ..لەم رێگایەدا جیمگیگی بۆنداری ئەجو وەک جۆ بێ ،داری سەروی ئەهاڕی ...وەکو گیای ئیسپارتو بێ ...بە لوتی بۆنی گەاڵی دەوەنی سینوبی ئەکرد وەک گیا بێ .ئاوی روباری رەوانی ئەخواردەوە ،بە ئیلینوک ،نەمامە پاکەکانی چیا ،قڕقێنەی ئەدایەوە. لە کاتێک دا گاکێویە قاوەییەکان ،گاکێویەکانی شاخ ،لە ناو نەمامەکان دا ...ئەگەڕان ،لوگالباندا ئەو یەکەیانی لە بۆسەکەی دا گرت... 50
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
دارعەرعەری شاخی لە بن دا هەڵکەند ،لقەکانی لێ داماڵی .لوگالباندای پیرۆز رەگەکانی ،کە وەکو زەلی کێلگەکان درێژ بون ،بە چەقۆ هەڵپاچی .بەوە گاکێویە قاوەییەکە ،گاکێویەکەی شاخی ،بەستەوە، :118 - 132بزنی قاوەیی و بزنی دایکانە ،بزنی کێچاوی ،بزنی رشکن ،پەرێشان بون ...لەم رێگایەدا جیمگیگی بۆنداریان ئەجو وەک جۆ بێ ،داری سەرویان ئەهاڕی ...وەکو گیای ئیسپارتو بێ ...بە لوت بۆنی گەاڵی دەوەنی سینوبییان ئەکرد وەک گیا بێ .ئاوی روباری رەوانیان ئەخواردەوە ،بە ئیلینوک ،نەمامە پاکەکانی چیا ،قڕقێنەیان ئەدایەوە. لە کاتێک دا بزنی قاوەیی و بزنی دایکانە لە ناو نەمامەکان دا ئەگەڕان ،لوگالباندا هەردوکیانی لە بۆسەکەی دا گرت... دارعەرعەری شاخی لە بن دا هەڵکەند ،لقەکانی لێ داماڵی .لوگالباندای پیرۆز رەگەکانی ،کە وەکو زەلی کێلگەکان درێژ بون ،بە چەقۆ هەڵپاچی .بەوە بزنە قاوەییەکە و بزنە دایکانەکە ،هەردو بزنی ،بەستەوە. :180 - 116ئەو بە تەنها بو ،بە چاوە تیژەکانی تەنانەت تەنیا یەک کەسی بە دی نەئەکرد. شا لە شیرین خەودا بو ...نوستن :مەڵبەندی ستەمکاری ،وەک سێاڵوێ کە هەڵبستێ ،وەک دەستێ کە دیواری خشت هەڵ بوەشێنێ ،دەستێ بەرز بێتەوە ،قاچێ بەرز بێتەوە ،وەک دۆشاو لە بەردەم ئەودا ،وەکو دۆشاو کە لە بەردەم ئەودا بو سەررێژ بکا ،نە چاو‌دێر ئەناسێ ،نە کاپتان ،ئەمە هێزێکی زۆرە بۆ پاڵەوان .بە هۆی کاسە دارینەکەی نینکاسی ەوە سەرەنجام خەو بە سەر لوگالباندا زاڵ بو .ئیلینوک ،پوشی نەرمی شاخی ،وەک جاجم راخست ،پۆپەشمینی زولومهی باڵ‌و کردەوە ،لەوێ مەوجی سپی کەتانی دا بە خۆی دا .لەوێ ...ژوری خۆشتنی لێ نەبو ،ئەو لەو شوێنە دروستی کرد. شا خۆی دا بو بە ئەرزا نەک بۆ خەوتن ،بەڵکو پاڵکەوت بو بۆ خەوبینین ...نەک بۆ گەڕانەوە لە بەردەرگای خەوبینین ،نەک بۆ گەڕانەوە لە الی گرێژەنەی دەرگاکەیەوە ،ئەو (خەون) درۆ بۆ درۆزن ئەکا ،راستی به راستگۆ ئەڵێ .ئەتوانێ یەکێ بەختیار بکا ،ئەتوانێ یەکێکی کە بخاتە گۆرانی ،بەاڵم ئەمە سەبەتەی تەختەی داخراوی خواکانە .خەوتنگای قەشەنگی نینلیل ە .راوێژکاری ئینانا .زاووزێکەری مرۆڤێتی ..دەنگی یەکێکە کە زیندو نیە ...زانگارا ،خوای خەونەکان ،خۆی وەکو جوانەگا بۆڕانی ،بۆڕانی بە سەر لوگالباندا .وەکو گۆلکی مانگا بۆڕانی: " :160 - 183ئەوەی گاکێویی قاوەیی بۆ من سەرئەبڕێ ،ئەوەی چەوریەکەی بۆ من ئەتوێنێتەوە ،ئەوە ئەبێ تەورەکەی من ،کە لە ئاس نی باشە ببا ،ئەبێ نێزە ئاسنینەکەی من بە کار بهێنێ .وەک وەرزشکار گاکێویە قاوەییەکە بهێنێ ،گاکێویە قاوەییەکەی شاخ ،وەکو زۆرانگر بکاتە ژێردەستەی خۆی .بڕستی لێ ببڕێ ،ئەگەر پێش هەتاوکەوتن ئامادەی بکا ،سەری بزنی قاوەیی و سەری بزنی دایکانە ،وەکو دەنکی جۆ سەری هەردو بزن تۆپەڵ بکا ،خوێنەکەیان بڕژێنێتە ناو چاڵێکەوە تا بۆنەکەی بە بیابان دا باڵ‌و بێتەوە .مارە زیتەکانی شاخەکان لە بیابان دا بۆنی بکەن و وریا ببنەوە". :110 - 163لوگالباندا خەبەری بوەوە ..ئەوەی دی بوی خەون بو .هەڵ لەرزی ..خەوی دی بو .چاوی خۆی هەڵ گڵۆفی ،ترسێکی زۆری لێ نیشت .تەورەکەی کە لە ئاسنێکی باش بو هەڵگرت ،نێزە ئاسنینەکەی کە لە ئاسن بو دەر هێنا .وەک وەرزشکار گاکێویە قاوەییەکە ،گاکێویەکەی شاخی ،هێنا وەک زۆرانگر کردی بە 55
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ژێردەستە .بڕستی لێ بڕی .پێش هەتاوکەوتن ئامادەی کرد .سەری بزنە قاوەیی و سەری بزنی دایکانەکە، وەک دەنکەجۆ سەرەکانی هەردو بزنی ،تۆپەڵ کرد خوێنەکەیانی رژانە ناو چاڵێکەوە ،بۆنەکەی بە ناو بیابان دا باڵ‌و بوەوە .مارە زیتەکانی شاخەکان بۆنیان کرد و وریا بونەوە. :191 – 113کاتێ خۆر هەاڵت ...لوگالباندا ،بە ناوی ئینلیل ەوە بانگهێشتی کردن ،ئان ،ئینلیل ،ئینکی، نینهورساگ ،لە سەر خوان دانیشتن، لە شوێنێکی شاخ کە ئەو ئامادەی کرد بو .سفرە راخرا ،خواردنەوەکانی تێ کرد ..،بیرەی خەست، خواردنەوەی کهولی ،بیرەی رون ،شەرابی تامخۆش ،ئاوی ساردی وەک شەراب ،هەموی رشتە سەر تەختاییەکە. چەقۆی خستە سەر گۆشتی بزنە قاوەییەکە ،جگەرە رەشەکەی برژاند .دوکەڵەکەی بەرز بوەوە ،وەک بوغوردی سەر ئاگر .وەک دوموزی لە گەوڕی ئاژەڵەوە بۆن و بەرامەی خۆشی هێنا بێ، ئاوا ئان ،ئینلیل ،ئینکی ،نینهورساگ ،باشترین بەشی ئەو خواردنەی کە لە الیەن لوگالبانداوە ئامادە کرا بو خوارد. وەک شوێنی هەڵهاتنی هێزی پاک ،قوربانیگای پیرۆزی سوئین ...قوربانیگای ئوتو و قوربانیگای سوئین... هەردو قوربانیگای بە الجیوەرد رازانەوە ...هی ئینانا .سوئین ..ئەی ئان کار مەلەی کرد ...ئەو کاتەی ئەو مەلەی کرد ،هەمو خەپلەکانی بە جوانی دانا بو. (هەندێ لەم دێڕانەی نوسینەکانی سەر سواڵەت ەکان ،بە هۆی شکان و سوان و روشانەوە ،فەوتاون ،بۆیە ساخکردنەوەی روداوەکانی ئەم بەشەی الوژەکە ،تا رونوسێکی تری تەواوی نەدۆزرێتەوە ،دژوارە) :211 – 192ئەوان ئەیکەن ...ئینکی ،باوکی خواکان ،ئەوانن ...ئەوان ، ..وەک چۆن کشتەکی رستەی هەنجیر شۆڕ بوبێتەوە ...قۆڵیان هەڵواسیوە .ئەوان ئاسکی سوئین لە هەوا دا رائەکەن ،ئەوان جلی لوسی نەرمی نینلیلن ،ئەوان یارمەتیدەری ئیکورن ،کەتانی زەردباو کۆ ئەکەنەوە ،جۆ کۆ ئەکەنەوە ،ئەوانە گیانداری کێوین بەلەسە بون ،ئەوانە وەک گەردەلولن هەڵیان کردۆتە سەر واڵتی یاخی کە سوئین رقی لێێانە ،بەراستی ئەوانە وەک گەردەلول هاتونەتە خوارێ ،بە دریژایی رۆژی درێژ پاڵ ئەکەون ،بە شەوی کورت ئەچنە ...ناو خانوەکانەوە؟ بە رۆژی درێژ و بە شەوی کورت ،لە جێ‌دا کەوتون .ئەیدەن ...لە ..کپی شەودا گۆرانی ئەڵێن... ....هەڵلوشینی ئوتو ،خان‌و لە دوای خان‌و تێ ئەچن ...شەقام لە دوای شەقام رائەکەن ،ئەوانە قسەکەرن... ئەوانە وەاڵمدەرەوەی قسەکەرەکانن ،ئەگەڕێن بۆ وشە لە گەڵ دایکێ ،وەاڵمی خانمی گەورە بداتەوە ... ،لە الی تەختی خەودا پاڵدانەوە .توشیان ئەکەن ...کاتێ رەش ..ئەدزرێن ...بە جێی ئەهێڵن ...دەرگا و مێزی مرۆڤ، ئەوان ئەیگۆڕن ...ئەوان شیپانەی دەرگاکان بە یەکەوە ئەبەستنەوە .پاڵەوانەکە کە ،..ئوتو کە ..،گەنجی قارەمان ئوتو ی وشەی باش... ... دوعاکان ...هی ئوتوی گەنج ،ئەوەی کە ئانونا ،گەورەخواکان ،نایزانن ،لەو کاتەوە... :263 – 211پیری ژیری شار.... دوعاکانی ...ئوتوی گەنج کە ئانونا ،گەورە خواکان ،نایزانن ....
55
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
ئەوان ئەتوانن بچنە حزوری ئوتو ،هی ئینلیل ،خوای ...کوڕی ریشداری نینگال ..دایان بە سوئین ...بە هێزی خۆیان چارەنوسی واڵتانی بێگانەیان دیاری کرد .لە کپی شەودا بەرازی رەشی کێوییان ناسیەوە ،لە نیوەرۆدا بۆ ئوتو ...توانی ...دوعاکانی. ..... چونە ژورێ بۆ بەردەم ئان ،ئینلیل ،ئینانا ،خواکان ،ئەوان زانییان ...،ئەوان روانییان ...،ئەوان ...لە بەر پەنجەرەدا ...دەرگا ،شوێنی پاسەوانی ......راوەستان... :282 – 261شوێنی کەوتن ...ئینانا ...ئەوەی کەوتۆتە بەر دڵی ئینانا ،ئەوەی کە لە نەبەردا چەقی ،ئەوانە چواردە مەشخەڵی نەبەردن ...ئەوانە لە نیوەشەودا ،لە کپی شەودا وەک ئاگری کێویی شوێنی کەوتن ،لە دەستەیەک دا پێکەوە بروسکە ئەدەن وەک رۆشنایی ،لە گەردەلولی پێویستی نەبەردا ،کە نەڕەنەڕی بەرز وەک گرمەی الفاوێکی گەورە بەرز ئەبێتەوە ،ئەوانەی کەوتونەتە بەر دڵی ئینانا ،ئەوانەی لە نەبەردا چەقیون ،ئەوانە حەوت بروسکەکەی نەبەردن ، ..ئەوانە وا بە خۆشیەوە وەستاون وەک ئەوەی ئەو لە ژێر ئاسمانێکی ساماڵ دا تاج لە سەر بنێ ،بە تەوێڵ و چاویان لە ئێوارەیەکی رون دا .گوێیان ...،بەلەم ،لە گەڵ دەمیان ئەوان بەرازی کێوی بون ئەحە سانەوە لە ناو زەلی قامیشەاڵن دا ،وەستا بون لە گەرمەی نەبەردا ،بە هێزی ژیانیانەوە ... کێیە لە بەر دڵی ئینانا یە ،ئەوەی لە نەبەردا چەقی ،بە نینتودی ئاسمان ئەوانە زۆر بون ،بە ژیانی ئاسمان ئەوان هەڵیان گرت ...درەوشانەوەی پیرۆزی دروشمی نەبەرد ..ئەگاتە کەناری ئاسمان و ئەرز ...ئەگات. .... :299 – 288کاتێ ئوتو لە خەوتنگاکەی هاتە دەرەوە ،گورزی نەبەردی پیرۆزی ئان ..کە خوا لە الی پیاوێ دایناوە خوای بەدکارین بە دڵی بەدەوە ..ئەوانە ..خوان .ئەوان ،وەک ناننا ،وەک ئوتو ،وەک ئینانای پەنجا دەسەاڵتی خوایی ...لە ئاسمان و لە ئەرز ...ئەوان لێکدەرەوەی قسەکانی شەڕن ،جاسوسی رەوایەتین .... ئاسمانی رون و ژمارەیەکی زۆر ئەستێرە .... دارکاژی تازە لە چیاکانی دارسەرو دا ...تۆڕی جەنگین لە ئاسۆوە تا بنی ئاسمان، ....
الوژەی لوگالباندا و مەلی ئانزود :11 – 3لوگالباندا لە چیاکان ،لە شوێنە دورەکان ،سەرگەردان داما بو ،ملی نا بۆ ناو چیاکانی زاب‌و .نە دایکی لە گەڵ بو مۆچیاری بکا ،نە باوکی لە گەڵ بو قسەی لە گەڵ بکا .نە کەسی لە گەڵ بو بیناسێ و ،رێزی بگرێ، هاوڕازێکی لێ نەبو لە گەڵی بدوێ .لە دڵی خۆی دا لە گەڵ خۆی ئەدوا: "ئەبێ لە گەڵ مەل رەفتارێ بکەم ش ایانی بێ ،ئەبێ لە گەڵ ئانزود رەفتارێ بکەم شایستەی ئەو بێ .ئەبێ درودێکی خۆشەویستانە لە هاوسەرەکەی بکەم .ئەبێ هاوسەری ئانزود و مناڵەکانی ئانزود لە سەر خوانێ دابنیشێنم .ئان لە ماڵەکەیەوە لە چیا ،نینگواناکا ،بنێرێ بۆ ال‌م ..ژنە پسپۆڕەکە ،کە متمانە بۆ دایکی
55
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئەگێڕێتەوە .نینکاسی پسپۆڕ ،کە متمانە بۆ دایکی ئەگێڕێتەوە :کوپەی ترشاندنی لە الجیوەردی سەوزە و، جامی بیرەکەی لە زیو و زێڕی پااڵوتەیە ،ئەگەر لە الی (کوپەی) بیرەکەوە رابوەستێ ،خۆشیی ئەهێنێ ،ئەگەر لە الی (گۆزەی) بیرەکەوە دابنیشێ ،شادیی ئەهێنێ ،مابادەوان بیرە تێکەاڵو ئەکا ،لە هاتن و گەڕانەوەی ئەمسەر و ئەوسەر ماندو نابێ ،نینکاسی کە گۆزەی بیرەی بە الوەیە و ،کیتەڵەیەکیش وا بە سەر کەلەکەیەوە ،بەزمی بیرەنۆشینەکەم خۆش رێک ئەخا .کاتێ مەل بیرەی خواردەوە و شادمان بو ،کاتێ ئانزود بیرەی خواردەوە و شادمان بو ،ئەوسا ئەتوانێ رێن وێنیم بکا ئەو شوێنە بدۆزمەوە کە هێزەکانی ئوروگ بۆی چون .ئانزود ئەتوانێ بمخاتە سەر شوێنپێی براکانم". :29 – 11ئێستا دار هەڵۆی ئینکی لە سەر لوتکەی چیای ئینانا ی ئاقیقی رەنگاورەنگ ،کە لە سەر ئەرز وەکو بورج وەستاوە ،گەشاوەیە و لقوپۆپەکانی وێنەی ئارو ە .سایەی سێبەرەکەی وەکو کەوا بەرزایی چیاکانی داپۆشیوە و وەکو کراسی ئاودامان بە سەری دا دراوە .رەگەکانی وەکو ماری ساجکال لە روبارەکەی ئوتو ی حەوت زار دایە. لەو نزیکە ،لەو شاخانەی کە دارسەرویان تێدا ناڕوێ ،کە ماری تێدا ناخشێ ،کە دوپشکی تێدا ناکشێ ،لە ناوقەدی شاخەکان دا مەلی بورو ئاز هێالنەی کرد و هێلکەکانی تێدا دانا. لەو نزیکە ،مەلی ئانزود بەچکەکانی لە ناو هێالنەیەک دا جێگیر کرد ،کە لە چڵوچێو دروست کرا بو ،لە چڵوچێوی داری عەرعەر و درەختی زەنوێر ،مەل کەپرێکی فراوانی چیلکەی دروست کرد بو. کاتێ مەل لە بەرەبەیان دا خۆی کێ شایەوە ،کاتێ ئانزود چریکانی ،بەو چریکەیە زەمینی چیاکانی لولوبی لەرزان .ددانی نەهەنگ و چنگی هەڵۆی هەبو .لە ترسا گاکێویەکان هەڵیان تیزان بۆ گردەکان و ئاسکەکان رەوینەوە بۆ چیاکان. :89 - 80لوگالباندا کارزانە ،کارەکانی ژیرانە ئەنجام داوە .لە ئامادەکردنی خەپلەی شیرینی خوایی دا وریایی خستە سەر وریایی .هەویری لە گەڵ هەنگوین شێال ،هەنگوینی زیاتری تێ کرد .لە پێش زەڕنەقوتەکانی دا دانا ،لە پێش جوچکەکانی ئانزودا ،قاورمەی دایە بەچکەکان بیخۆن .پڕپۆڵەی کرد بە دەنوکیان دا .جوجەڵەکانی ئانزود ی لە هێالنەکەیان دا جێگیر کرد ،چاوی بە کل رشتن ،گواڵوی دارسەروی سپی بە سەر دا پژاندن ،بابۆڵەی قاورمەی بۆ دانان. خۆی لە هێالنەکەی ئانزود کشایەوە ،لە چاوەڕوانی ئەودا لە شاخەکان ،کە دارسەروی لێ ناڕوێ ،راوەستا. لەو کاتەدا مەل گاکێویەکانی گلێر ئەکردەوە ،ئانزود گاکێویەکانی گلێر ئەکردەوە .بە چنگ گا زیندوەکەی هەڵگرتبو ،مردارەکەشی هاویشت بوە سەر شانی .بە قەد دە گور ئاو زەرداوی بە سەردا رژاندن. مەل جارێک بە دەوری دا فڕی ،ئانزود جارێک بە دەوری دا فڕی .کاتێ بانگی لە هێالنەکەی کرد ،کاتێ ئانزود بانگی لە هێالنەکەی کرد ،جوجەڵەکانی لە هێالنەکەیەوە وەاڵمی ان نەدایەوە ،بەچکەکانی لە هێالنەکەیانەوە وەاڵمیان نەدایەوە. پێشان ،ئەگەر مەل بانگی لە هێالنەکەی بکردایە ،بەچکەکانی لە هێالنەکەیانەوە وەاڵمیان ئەدایەوە ،بەاڵم ئێستا کە مەل بانگی لە هێالنەکەی کرد ،بەچکەکانی لە هێالنەکەوە وەاڵمیان نەدایەوە .مەل زریکەیەکی خەمناکی دەربڕی گەیشتە ئاسمان ،ژنەکەی زریکانی "وەی" ،زریکەکەی گەیشتە ئابسو .مەل بەم زریکەی "وەیە" و ژنەکەی بەو زریکە خەمناکە ،ئانونا ،خوای شاخەکانی ،وا لێ کرد وەکو مێرولە بە سکەخشکێ بچێتەوە بۆ ناو کونەکەی .مەل بە ژنەکەی ئەڵێ ،ئانزود بە ژنەکەی ئەڵێ: 56
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
"روداوێکی ش وم لە هێالنەکەم قەوماوە ،وەکو ئەوەی بە سەر تەویلە گەورەکەی ئانانا هات .تۆقین باڵی بە سەر دا کێشاوە ،ئەڵێی گاکێویەکان شەڕەقۆچیانە .کێ مناڵەکانی منی لە هێالنەکەم بردوە؟ کێ ئانزودی لە هێالنەکەی دەرهێناوە؟" :330 – 90بەاڵم بۆ مەل دەرکەوت ،کاتێ روی کردەوە هێالنەکەی .بۆ ئانزود دەرکەوت ،کاتێ روی کردەوە هێالنەکەی ،کە وەکو نشینگەی خواکانی لێ کراوە .بە قەشەنگی رازێنراوەتەوە .بەچکەکەی لە هێالنەکەی دا جێگیر کراوە ،چاوی بە کل رێژراوە ،دڵۆپە گواڵوی دارسەروی سپی بە سەردا کراوە ،بابۆڵەی قاورمە بە ژورسەریەوە هەڵواسراوە .مەل شادمانە ،ئانزود شادمانە: " من ئەو میرەم کە چارەنوسی روباری رەوان بڕیار ئەدەم .من دروستیی رێبازی بەرز و نزمی پێڕەوانی ئەنجومەنی ئینلیل ئەپارێزم .باوکم ،ئینلیل ،منی هێناوە بۆ ئێرە .ئەو منی لە بەر دەرگای شاخەکان دا ،لە بەر دەروازەی گەورە دا ،بە راگر داناوە. من ئەگەر چارەنوسێ دابنێم کێ ئەتوانێ بیگۆڕێ؟ من ئەگەر قسەیەک بکەم ،کێ ئەتوانێ لێی ال دا؟ کێیە! ئەوەی هێالنەکەمی وا لێ کردوە؟ ئەگەر تۆ خوای ،من لە گەڵت ئەدوێم ،بە راستی ئەبمە هاوڕێت! ئەگەر تۆ پیاوی ،چارەنوست دیاری ئەکەم ،ناهێلم لەم شاخانەدا هیچ مڵۆزمێکت هەبێ! تۆ ئەبی بە پاڵەوانێ ،ئانزود پشتیوانت ئەبێ". :313 – 333لوگالباندا ،بەشێکی لە ترس دا و بەشێکی لە خۆشی دا ،بەشێ لە ترس و بەشێ لە خۆشیەکی قوڵ ،پەسنی مەلی ئەدا ،ستایشی ئانزودی ئەکرد: " مەل بە چاوی پرشنگدارەوە ،لەم ناوچەیەدا لە دایک بوە ،ئانزود بە چاوی پرشنگدارەوە ،لەم ناوچەیەدا لە دایک بوە ،خۆشحاڵی وەکو لە گۆم دا مەلە بکەی .باپیرەت ،میری هەمو میرایەتیەکان ،ئاسمانی لە ناو لەپی دەستی تۆدا داناوە و ،ئەرزی خستۆتە بەر پێت. باڵەکانی تۆ وەکو تۆڕی مەل بە ناو هەوری ئاسمان دا باڵوە!.... چنگەکانی تۆ لە سەر ئەرز ئەڵێی تەڵەیە بۆ گاکێوی و مانگاکێوی شاخەکان نراوەتەوە! بڕبڕاگەت راستە وەکو ستونی نوسەر! سنگی تۆ کە ئەفڕی وەکو نیرا ئاو دو شەق ئەکا! پشتیشت ئەڵێی باخی زەنوێری خورمایە ،دیتنی هەناسە سوار ئەکا. دوێنێ بە سەالمەتی رام کرد بۆ الی تۆ ،لەوساوە ئیتر متمانەم بە تۆ داوە بمپارێزی .هاوسەرەکەت ئەشێ بە دایکم بێ" (ئەو وتی)" ،ئەشێ تۆ بە باوکم بی" (ئەو وتی)" ،لە گەڵ بچوکەکانیشت وەکو برای خۆم رەفتار ئەکەم. لە دوێنێوە ،لەو شاخانەی دارسەرویان لێ ناڕوێ ،لە چاوەڕوانی تۆ دام .با هاوسەرەکەت بە تەنیشت تۆوە رابوەستێ تا درودم لێ وەربگرێتەوە .من درودی خۆم پێشکەش بە تۆ ئەکەم و ،تۆش جێ ئەهێڵم چارەنوسی من بڕیار بدەی".
56
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
:323 - 311مەل لە بەرامبەر ئەودا خۆی نواند ،بەو خۆشحاڵ بو ،ئانزود خۆی لە بەردەم ئەودا نواند ،بەو خۆشحاڵ بو .ئانزود بە لوگالباندا ی پاکی وت: " لوگالبانداکەی من! ئێستا وەرە .بڕۆ وەک بەلەمێکی پڕ لە مەعدەنی گرانبەها ،وەک بارخانەی دانەوێڵە ،وەک بەلەمێ ئەچێ بۆ گواستنەوەی سێ‌و ،وەک بەلەمێ بارە خەیاری تێدا کەڵەكە کرابێ .... ،وەک بەلەمێ لە سەر خەرمان پڕ کرابێ ،بە سەربەرزی بگەڕێرەوە بۆ کوالبا ی بە خشتکراو!" لوگالباندا کە حەزی لە یەکەمیە ئەمەی پەسەند نەکرد. :328 - 321وەکو کارا ،کوڕە خۆشەویستەکەی ئینانا ،وەک تیشکی خۆر تیرە تیژەکەت بهاوێژیی ،وەکو تریفەی مانگ تیرە قامیشیەکەت بهاوێژی ،وەک ماری شاخدار تیرە تیژەکەت بگەزێ! وەک چەپەجاخ ماسی بکوژێ ،ئەشێ ئەوانە بڕینی جادویی بن! ئەشێ تۆ ئەوانە بکەی بە دەستەوارەیەک هێزم ،تەورئاسا بڕندە بێ"... لوگالباندا کە حەزی لە یەکەمیە ئەمەی پەسەند نەکرد. :382 – 329رەنگە نینورتا ،کوڕەکەی ئینلیل ،کاڵوشێری نەبەرد بکاتە سەرت ،زرێ بکاتە بەرت ،بە جۆرێ ،لە کێوە گەورەکان دا لە شکاندن نەیەیت! رەنگە تۆ ...تۆڕی نەبەرد دژی دوژمن! کاتێ ئەچی بۆ شار "!... لوگالباندا کە حەزی لە یەکەمیە ئەمەی پەسەند نەکرد. :389 – 388مەشکە بە بەرەکەتەکەی کەرەتاوی پیرۆزی دوموزی ،کە چەوریەکەی چەوریی هەمو دنیایە ،بە تۆ ببەخشرێ .شیرەکەی کە شیری هەمو دنیایە .بە تۆ ببەخشرێ..". لوگالباندا کە حەزی لە یەکەمیە ئەمەی پەسەند نەکرد. وەک مەلی کیب ،وەک ئاوی رەوانی کیب ،کە بە درێژایی گۆمەکە ئەڕوا ،ئەو بە قسە وەاڵمی دایەوە. :366 - 360مەل گوێی لێ گرت .ئانزود بە لوگالباندا ی پاکی وت: "ئێستا سەیرکە ،لوگالبانداکەم ،جارێکی تر بیری لێ بکەرەوە .ئەمە وەکو ئەوە وایە :گاجوتێ جەنەی کرد بێ بگەڕێنرێتەوە سەر رێ ،ماکەرێ سینی کرد بێ بخرێتەوە سەر راستەرێ .هێشتا ،من ئەوەت پێ ئەبەخشمەوە کە تۆ بۆ منت داناوە .من چارەنوسێ بۆ تۆ دیاری ئەکەم کە خۆت گەرەکتە". :381 – 361لوگالباندا ی پاک بەرسڤی دایەوە: "وا بکە القم دەوان بێ ،مەهێڵە هەرگیز ماندو بێ! باسکم بەهێز بێ و ،بە پانی باڵوی بکەمەوە ،مەهێڵە باسکم هەرگیز الواز بێ! وەک تیشکی خۆر بجوڵێم ،وەک ئینانا ،وەک حەوت گەردەلولەکەی ئیکور ،وەک بڵێسە قەڵەمباز بدەم ،وەک رۆشنایی بدرەوشێمەوە ،بچم بۆ ئەو شوێنەی بۆی ئەڕوانم ،پێ دابنێم لەو شوێنەی چاوی تێ ئەبڕم ،بگەم بەو شوێنەی دڵم ئارەزویەتی ،کەوشەکانم لەوێ دابکەنم کە دڵم ناوی بۆ لێ ناوم! کاتێ ئوتو ئەهێڵێ بگەمەوە شارەکەم کوالبا ،مەهێڵە ئەوەی نەفرینی لێ کردوم لەوێ بەوە دڵی خۆش ببێ ،ئەوەی حەز ئەکا لە گەڵ من تەقەال بدا ،مەهێڵە هەرگیز پێم بڵێ" :لێ بگەڕێ با بێ!" خۆم دارتاشێکم هەبێ کە پەیکەرێ بۆ تۆ دابتاشێ ،ئەگەر سەیری بکەی هەناسەت سوار ببێ .ناوەکەت لێرە لە سومەر بەناوبانگ ببێ ،متمانە بگەڕێتەوە بۆ پەرستگاکانی خوا مەزنەکان". 56
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
:101 – 382ئانزود بە لوگالباندای پاکی وت: "با القت دەوان بێ ،هەرگیز ماندو نەبێ! باسکت بەهێز بێ و ،بە پانی باڵوی بکەیتەوە ،باسکت هەرگیز الواز نەبێ! وەک تیشکی خۆر بجوڵێی ،وەک ئینانا ،وەک حەوت گەردەلولەکەی ئیکور ،وەک بڵێسە قەڵەمباز بدەی، وەک رۆشنایی بدرەوشێیتەوە ،بچی بۆ ئەو شوێنەی بۆی ئەڕوانی ،پێ دابنێی لەو شوێنەی چاوی تێ ئەبڕی، بگەی بەو شوێن ەی دڵت ئارەزویەتی ،کەوشەکانت لەوێ دابکەنی کە دڵت ناوی بۆ لێ ناوی! کاتێ ئوتو هێشتی بگەیتەوە شارەکەت کوالبا ،ئەوەی نەفرینی لێ کردوی لەوێ بەوە دڵی خۆش نەبێ ،ئەوەی حەز بکا لە گەڵ تۆ تەقەال بدا ،هەرگیز پێت نەڵێ" :لێ بگەڕێ با بێ!" خۆت دارتاشێکت هەبێ کە پەیکەرێ بۆ من دابتاشێ ،ئەگەر سەیری بکەم هەناسەم سوار ببێ .ناوەکەم لە وێ لە سومەر بەناوبانگ ببێ ،متمانە بگەڕێتەوە بۆ پەرستگاکانی خوا مەزنەکان". :139 - 101لە دەستی دا توێشوەکەی وەکو نەخورا بێ و ،چەکەکانیشی یەک بە یەک هەڵگرت .ئانزود بە بەرزی فڕی ،لوگالباندا بە سەر ئەرزا ئەرۆیشت .مەل لە سەرەوە ئەیڕوانی ،چاودێری هێزەکانی ئەکرد. لوگالبانداش ،لە ژێرەوە ئەیڕوانی ،چاودێری ئەو تەپوتۆزەی ئەکرد کە لێیان هەڵئەستا .مەل بە لوگالباندای وت: " لوگالباندا کەی من! ئێستا وەرە ،هەندێ ئامۆژگاریت ئەکەم ،ئەبێ پێڕەوی ئامۆژگاریەکانم بکەی .هەندێ قسەت پێ ئەڵێم ،ئەبێ لە بیرت بمێنێ .ئەوەی پێم وتی ،ئەو چارەنوسەیە کە بۆم دیاری کردوی ،ئەوە بە هاوڕێکانت مەڵێ ،ئەوە بۆ براکانت رون مەکەرەوە" :بەختی باش هەڵە ئەشارێتەوە ".ئەوە بە راستی وایە .با من بچمەوە هێالنەکەی خۆم ،تۆش بچۆرەوە بۆ الی هێزەکانت". مەلەکە بە هەڵەداوان گەڕایەوە هێالنەکەی .لوگالبانداش دەرچو بۆ دەرێ بەرەو ئەو شوێنەی براکانی لێ بون. :111 – 110وەک سەقاقوش لە جێگا حەسیرە پیرۆزەکەیەوە دەربکەوێ ،وەک الهاما ی خوایەنراو لە ئابزو سەر بکەوێ ،وەک یەکێ لە ئاسمانەوە هەنگاو بنێ بۆ سەرئەرز ،لوگالباندا هەنگاوی نا بەرەو ناوجەرگەی هێزی هەڵبژاردەی براکانی. براکانی چەقەچەقیان بو ،هێزەکان چەقەچەقیان بو ،براکانی و هاوەڵەکانی بە پرسیار شپرزەیان کرد: "وەرە ئێستا .لوگالبانداکەم ،دیسانەوە لێرەی! هێزەکان بە جێیان هێشتی وەک یەکێ لە شەڕدا کوژرا بێ. بێگومان ،تۆ کەرەتاوی باشی مێگەلت نەخواردوە! بێگومان تۆ ،پەنیری تازەی پەچەی رانەکەت نەخواردوە ،جا چۆنە وا تۆ لەو چیا گەورانەوە هاتویتەوە ،شوێنێ کەس بە تەنیا پێی دا ناڕوا ،شوێنێ کەسی لێ نەهاتۆتەوە بۆ مرۆڤێتی؟" دیسان براکانی و هاوەڵەکانی بە پرسیار دایان گرتەوە: "گۆالوی روباری چیاکان ،دایکی فەڕ ،بە پانی هەڵساون .چۆن لەو ئاوانە پەڕیتەوە؟ ..وەک هەڵت قوڕاندبن؟" :180 – 118لوگالباندا ی پاک بەرسڤی دانەوە: " گۆالوی روباری چیاکان ،دایکی فەڕ ،بە پانی هەڵساون .بە پێ هەنگاوم نا بە سەریان دا ،هەڵم قوڕاندن وەکو لە ئاوی کوندە بخۆمەوە ،ئەوس ا وەکو گورگ لورانم ،لە مێرگەکان دا لەوەڕام ،وەکو کۆترە کێوی لە ئەرزەکەدا چینەم کرد ،بەڕوی چیاکانم خوارد".
56
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
براکان و هاوەڵەکانی لوگالباندا باوەڕیان بە قسەکانی کرد ئەتوت پۆلە مەلی بچوکن لە یەک کۆ ئەبنەوە بە درێژایی رۆژ باوەشیان پێدا ئەکرد و ماچیان ئەکرد .وەکو بەچکەی گامگام بێ و لە هێالنەکەی دا هەڵنیشت بێ ،خواردن و خواردنەوەیان ئەکرد بە دەمی دا .بیمارییان لە لوگالباندا ی پاک دا دەرکرد. :181 – 183ئەوسا پیاوانی ئونوگ وەک یەک پیاو شوێنیان کەوتن ،رێگەکەیان بە ناو گردەکان دا بڕی چۆن مار بە سەر پەڵەی گەنم دا ئەکشێ .کاتێ گەیشتنە دوریی ماوەی دو سەعاتی دوبارە لە شار ،لەشکری ئونوگ و کوالبا بارگەیان خست و لە سەنگەر و خەندەک دا دامەزران .لە شارەکەوە ئەتوت هەورەتریشقەیە تیر ئەباری ،بەردی قۆچەقانی بە زۆری وەکو لێزمەی باران بە درێژایی ساڵ لە دیوارەکانی ئەراتاوە گڤەی ئەهات. رۆژان رابوردن ،مانگ درێژەی کێشا ،ساڵ بە تەواوی وەرسوڕایەوە .خەرمانی زەرد لە ژێر ئاسمان دا پێ گەیشت .بە تیلەی چاو سەیری کێڵگەکانیان ئەکرد .بە زەحمەت ئەچونە سەری .بەردێکی زۆری قۆچەقانی بە درێژایی ساڵ باری بو بە سەر رێگەکەدا .ئەوان لە داوێنی دیواری چیادا لە شەخەڵێکی دڕکاوی پڕ لە هەژدیها دا بون .کەس نه‌ی ئه‌زانی چۆن بگەڕێتەوە بۆ شار ،کەس پەلەی نەبو بڕواتەوە بۆ کوالبا. ئینمیرکار کوڕی ئوتو لە ناوەراستیان دا بو ،ئەترسا و پەشۆکا بو ،بەم دڵتەنگیە وەڕس بو .چاوی ئەگێڕا بۆ یەکێ بۆ شاری بنێرێتەوە ،چاوی ئەگێڕا بۆ یەکێ بۆ کوالبا ی بنێرێتەوە .کەس پێی نەئەوت" :من ئامادەم بچم بۆ شار" .کەس پێی نەئەوت" :من ئامادەم بچم بۆ کوالبا". چوە ناو میوانخانەی بێگانەکان .کەس پێی نەوت" :من ئەچم بۆ شار" .کەس پێی نەوت" :من ئەچم بۆ کوالبا". لە بەردەم هێزی هەڵبژاردەدا راوەستا .کەس پێی نەوت" :من ئەچم بۆ شار" .کەس پێی نەوت" :من ئەچم بۆ کوالبا". بۆ جاری دوەم چوە دەرەوە بۆ میوانخانەی بێگانەکان .کەس پێی نەوت" :من ئەچم بۆ شار" .کەس پێی نەوت" :من ئەچم بۆ کوالبا". لە بەر چاوی هێزی هەڵبژاردە چوە دەرەوە. :189 – 182لە ناو خەڵکەکەدا بە تەنیا لوگالباندا هەستا پێی وت: "شاهم ،من ئەچم بۆ شار ،بەاڵم نابێ کەسم لە گەڵ بێ .من بە تەنیا ئەڕۆم بۆ کوالبا .نابێ کەسم لە گەڵ بێ". " ئەگەر تۆ بچی بۆ کوالبا ،نابێ کەست لە گەڵ بێ ،تۆ بە تەنیا بچی بۆ کوالبا ،نابێ کەست لە گەڵ بێ". سوێندی دا بە ئاسمان و بە ئەرز" ،سوێند بخۆ کە ناهێڵی دروشمە گەورەکەی کوالبا لە دەستت بکەوێ!" :113 – 190دوای ئەوەی لە بەردەم ئەنجومەنی بانگکراودا راوەستا ،لە ناو ئەو کۆشکەدا کە لە سەر ئەرز وەکو کێوێکی گەورە دانرا بو ،ئینمیرکار کوڕی ئوتو راوێژی بە ئینانا کرد: " جارێ لە جاران خوشکی شکۆدارم ،ئینانای پاک ،لە شاخەکانەوە بانگی کردم بۆ ناو دڵی پیرۆزی خۆی ،منی کرد بە ناو کوالبای بە خشتکراودا .لە وێ لە ئونوگ ،زەلکاوی لێ بو ،پڕ بو لە ئاو .لەوێ ئەرزی وشکی لێ بو ،چناری فوراتی لێ ڕوا بو. ئەوێ قامیشەاڵن بو ،زەلی کۆن و زەلی تازەی لێ ڕوا بو. ئینکی خوایی ،کە شای ئەریدویە ،قامیشە کۆنەکانی بۆ هەڵکێشام ،هەمو ئاوەکەی لێ دەرهێنا. 56
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
بۆ ماوەی پەنجا ساڵ بینام کرد ،بۆ ماوەی پەنجا ساڵ بڕیارم دەرکرد .ئەوسا خەڵکی مارتو ،کە کشتوکاڵ نازانن ،لە سومەر و ئاکاد پەیدا بون .بەاڵم دیواری ئونوگ ،کە وەکو تۆڕی مەل لە دەرەوەی ،درێژ بۆتەوە بە ناو بیابان دا ،رای گرتن. ئینجا ئێستا ،لەم شوێنەدا ،کاریگەریی من لە سەر ئەو کز بوە. هێزەکان بەستراون بە منەوە وەکو چۆن مانگا بەستراوە بە گۆلکەکەیەوە ،بەاڵم وەکو کوڕێ رقی لە دایکی بێ، شارەکەی بە جێ هێشتی .خوشکی شکۆدارم ئینانا ی پاک لە من هەاڵتوە گەڕاوەتەوە بۆ کوالبای لە خشتکراو .ئەگەر ئەو شارەکەی خۆی خۆش ئەوێ و رقی لە منە ،بۆچی شارەکەی بەستوە بە منەوە؟ ئەگەر خۆ رقی لە شارەکەیە و هێشتا منی خۆش ئەوێ ،بۆچی من ئەبەستێ بە شارەکەوە؟ ئەگەر یار خۆی لە من دور ئەخاتەوە ئەچێ بۆ خەوتنگا پیرۆزەکەی و ،من وەکو بەچکەی ئانزود بە جێ ئەهێڵێ ،ئەوسا ئەبێ ئەو هیچ نەبێ بمباتەوە بۆ ماڵ بۆ کوالبای بە خشتکراو :ئەو رۆژە من رمەکەم ئەنێمە الوە و ،ئەویش قەڵغانەکەم وردوخاش بکا. ئەم قسانە بکە بۆ خوشکی شکۆدارم ،ئینانا ی پاک". ..:122 – 111؟ لوگالباندا ی پاک لە کۆشک هاتە دەرەوە. ئەگەرچی براکانی و هاوەڵەکانی پێی وەڕین وەکو چۆن بە سەگێکی نامۆ کە بیەوێ بچێتە ناو سەگەلەوە ئەوەڕن ،وەکو کەرەکێویەکی ئاوەکی بە شانازیەوە بیەوێ بچێتە ناو کەرگەلەوە هەنگاوی نا. "هەندێ کەسی کە بنێرە بۆ ئونوگ بۆ الی ئاغا" ... " من بە تەنیا ئەڕۆم بۆ کوالبا بۆ الی ئینمیرکار کوڕی ئوتو .نابێ کەسم لە گەڵ بێ" ...چۆن ئەو قسەی بۆ کردن! " بۆچی تۆ بە تەنیا ئەڕۆی ناتەوێ لەو سەفەرەدا کەس هاوڕێیەتیت بکا؟ ئەگەر گیانی خێرخوازانەی ئێمە لەوێ لە گەڵ تۆ نەوەستێ ،ئەگەر خوای باشەی پارێزگاری ئێمەت لە گەڵ نەیەت بۆ ئەوێ ،تۆ هەرگیز جارێکی تر لێرەدا ک ە لێی راوەستاوین لە گەڵ ئێمەدا راناوەستی ،تۆ هەرگیز جارێکی تر لە گەڵ ئێمە نیشتەجێ نابی لەو شوێنەی ئێمەی لێ نیشتەجێین ،تۆ هەرگیز جارێکی تر پێ لە سەر ئەو ئەرزە دانانێی کە پێی ئێمەی لە سەرە. تۆ لە شاخە گەورەکان نایەیتەوە ،کە کەس بە تەنیا بۆی نەچوە ،کەسی لێوە نەهاتۆتەوە بۆ مرۆڤێتی!"... "کات تێ ئەپەڕێ ،من ئەزانم .کەس لە ئێوە لە سەر ئەرزی فراوان لە گەڵ من نایەت". لە کاتێک دا دڵی براکانی بە بەرزی ترپەی ئەهات ،لە کاتێک دا دڵی هاوەڵەکانی داخورپا بون ،لوگالباندا توێشوەکەی لە ناو دەستی دا وەکو نەخورا بێ ،چەکەکانیشی یەک بە یەک هەڵگرتبو .لە بناری چیاکانەوە ،بە سەر چیا بەرزەکان دا ،بەرەو تەختایی ئەرز ،لە دامێنی ئانکان ەوە بۆ لوتکەی ئانکان ،پێنج ،شەش ،حەوت، کێوی بڕی. :186 – 128لە نیوەشەودا ،بەاڵم بەر لەوەی خوان بۆ ئینانای پاک دابنرێ ،ئەو بە خۆشیەوە پێی نایە کوالبای بە خشتکراو .خانمەکەی ئەو ،ئینانای پاک ،لە سەر دۆشەکێ دانیشت بو .ئەم لە سەر ئەرزەکە کڕنوشی برد و بە چۆک دا هات . ئینانا بە چاو سەیری لوگالباندا ی پاکی کرد ،وەکو سەیری شوانی ئاما – ئوجومگاالنا بکا .ئینانا بە دەنگ قسەی بۆ لوگالباندا ی پاک کرد ،وەکو قسە بۆ کوڕەکەی ،ئاغا کارا ،بکا: "وەرە ئێستا ،لوگالبانداکەم ،چی هەواڵت لە شارەوە هێناوە؟ چۆن لە ئەراتا وە بە تەنیا هاتیتەوە بۆ ئێرە؟" 57
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
:181 – 181لوگالباندا ی پاک بەرسڤی دایەوە: " ئەوەی ئینمیرکار کوڕی ئوتو وتی و ئەوەی ئەو وتویەتی ،ئەوەی براکەت وتی و ئەوەی ئەو وتویەتی ،بریتیە لەمە: جارێ لە جاران خوشکی شکۆدارم ،ئینانای پاک لە شاخەکانەوە بانگی کردم بۆ ناو دڵی پیرۆزی خۆی ،منی کرد بە ناو کوالبای بە خشتکراودا ،لەوێ ،لە ئونوگ ،زەلکاوی لێ بو ،پڕ بو لە ئاو .لەوێ ئەرزی وشکی لێ بو، چناری فوراتی لێ روا بو، ئەوێندەرێ قامیشەاڵن بو ،زەلی پیر و زەلی گەنجی لێ روا بو، ئینکی خوایی ،کە شای ئەریدویە ،قامیشە پیرەکانی بۆ هەڵکێشام ،هەمو ئاوەکەی لێ دەرهێنا. بۆ ماوەی پەنجا ساڵ بینام کرد ،بۆ ماوەی پەنجا ساڵ فەرمانم دەرکرد .ئەوسا خەڵکی مارتو ،کە کشت‌وکاڵیان نەئەزانی ،هاتن بۆ سومەر و ئاکەد .بەاڵم دیواری ئونوگ ،کە بە ناو بیابان دا وەکو تۆڕی مەل لە دەرەوەی، درێژ بۆتەوە رای گرتن. ئێستاش ،لێرە لەم شوێنەدا ،کاریگەریی من لەسەر ئەو کز بوە. هێزەکان بەستراونەتەوە بە منەوە وەکو چۆن مانگا بە گۆلکەکەیەوە بەستراوەتەوە ،بەاڵم وەک کوڕێ ،کە رقی لە دایکی بێ ،شارە کەی بە جێ هێشتبێ ،خوشکی شکۆدارم ئینانای پاک لە من هەاڵتوە گەڕاوەتەوە بۆ کوالبای بە خشتکراو .ئەگەر ئەو شارەکەی خۆی خۆش ئەوێ و رقی لە منە ،بۆچی شارەکەی بەستۆتەوە بە منەوە؟ خۆ ئەگەر رقی لە شارەکەیە و منی هێشتا خۆش ئەوێ ،بۆچی منی بەستۆتەوە بە شارەکەوە؟ ئەگەر یار خۆی لە من دور ئەخاتەوە ئەچێ بۆ خەوتنگا پیرۆزەکەی و ،من وەکو بەچکەی ئانزود بە جێ ئەهێڵێ ،ئەوسا ئەبێ هیچ نەبێ بمباتەوە بۆ ماڵ بۆ کوالبای بە خشت دروستکراو ،ئەو رۆژە من رمەکەم ئەنێمە الوە و ،ئەویش قەڵغانەکەم وردوخاش بکا. ئەم قسانە بڵێ بە خوشکی شکۆدارم ،ئینانا ی پاک". :198 – 188ئینانا ی پاک ئەم وەاڵمەی دایەوە: "ئێستا ،لە کۆتایی دا ،لە لێوار و ،زۆنگاوەکان دا ،لە روباری خاوێن ،روباری ئاوی رون ،ئەو روبارەی کە کوندەی بریقەداری ئینانایە ،ماسی سوهورماک گیای ناسک ئەخوا ،ماسی کیجتور بەڕوی چیا ئەخوا، ماسی ،..کە خوای ماسی سوهورماکە ،بە خۆشیەوە یاری ئەکا و دێتوئەچێ .بە کلکە پولەکەدارەکەیەوە لەو شوێنە پیرۆزەدا قامیشە پیرەکان ئەگرێ .دارگەزی شوێنەکە ،وەکو زۆری تر کە لەوێن ،ئاو لەو گۆمە ئەخواتەوە. " :209 – 199بە تەنیا راوەستاوە ،بە تەنیا راوەستاوە! یەک دارگەز بە تەنیا لە الیەکەوە راوەستاوە .ئەگەر ئینمیرکار کوڕی ئوتو ئەو دارگەزە ببڕێ و هەڵیپاچێ و بیکا بە ماشە ،قامیشە پیرەکانی لەو شوێنە پیرۆزە ریشەکێش بکا و لە دەستی خۆی دا کۆیان بکاتەوە ....ئەگەر دوی بکەوێ ...ماسی ،...کە خوای ماسی سوهورماکە ،بگرێ و بیکوڵێنێ ،بیڕازێنیتەوە و ،بیهێنێ بیکا بە قوربانی لە پێناوی چەکی ئەی ئان کارا، توانای جەنگینی ئینانا دا ،ئەوسا هێزەکانی سەرکەوتنی بۆ بە دەس ئەهێنن ،ئەوسا ئەو کۆتایی ئەهێنێ بە ئاوەکانی ژێرزەمین ،کە هێزی ژیانی بۆ ئەراتا دابین کردوە.
50
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
" :231 – 230ئەگەر ئەو لە شارەوە ،کەرەستەی کار و ئاسنگەر بهێنێ ،ئەگەر بەردی تاشراو و سەنگتاش بهێنێ ،ئەگەر شارەکە نوێ بکاتەوە و تیا نیشتەجێ بێ ،هەمو خاکی ئەراتا ئەبێتە هی ئەو". :236 – 231ئێستا باروەکانی ئەراتا الجیوەردی سەوز و ،خشتی دیوارەکانی و قوللەکانی سورێکی زەق و گڵی کەرپوچەکانی لە خاکی ئەو شاخانەن کە داری سەرویان لێ ئەڕوێ. 231ئافەرین بۆ لوگالباندا ی پاک!
تێوەردان ئەوانەی کە لەم داستانەیان کۆڵیوەتەوە ،روداوەکانیان بردۆتەوە بۆ شوێنێکی دور لە کوردستانی ئێستا. کریمەر بردویەتیەوە بۆ واڵتی فارس (صمویل کریمر :من الواح سومر ،ص )61و بە دیاریکراوی بۆ ناوچەی دەریای قەزوین (کریمر :السومریون ،ص )81بەاڵم تێکستی الوژەکە ئاماژەیەکی دیاری تێدایە ،کە پشتیوانی لەو بۆچونە ناکا .لە بەشێکی الوژەدا وا ئەگێڕێتەوە: " کاتێ ئانزود چریکانی ،بەو چریکەیە زەمینی چیاکانی لولوبی لەرزان"... ئەمە نیشانەیە کە ئەشکەوتەکەی لوگالباندای تێدا دانراوە لە ناوچەی ژیانی لولوبی دا بوە .ناوچەی ژیانی لولوبی ،کە بە پێی پشکنینی ئارکیۆلۆجەکان و لێکۆڵینەوەی مێژونوسەکان و ،بە پێی نوسینی "ئینسکلۆپیدیا بریتانیکا :چاپی ،3912بەرگی ( ،)V. IVل "188کەوتۆتە کوردستانی ئێستای عیراقەوە ،بە دیاریکراوی کەوتۆتە ناوچەی شارەزوری سەر بە پارێزگای سلێمانی. جگە لەوە ،لە بەشی یەکەمی الوژەکەدا :باسی تەورەکەی ئەکا ،کە لە ئاسنێ دروست کراوە ،لە چیاکانی "زوبی" یەوە هێنراوە .هەروەها باسی هاوارێ ئەکا لە چیاکانی "زاب‌و" ەوە هاتوە. لە بەشی دوەمی الوژەکەدا :باسی ئەوە ئەکا کە لە نەخۆشیەکەی هەستاوەتەوە و ،لە ئەشکەوتەکە هاتۆتە دەرێ ملی ناوە بۆ ناو چیاکانی "زاب‌و". لە کوردستان دو روباری گەورە هەن بە ناوی" :زاب" ی گەورە و "زاب" ی بچوک هەردوکیان لە چیاکانی کوردستان هەڵئەقوڵێن ،رەوان و پێچاوپێچ بە ناو شاخەکانی کوردستان دا تێ ئەپەڕن تا ئەڕژێنە روباری دیجلەوە.
وشەی نائاشنا ئاوەکی: باسک: بادە:
بادەوان:
گیاندارێکی چوارپێ کە لە ران و رەوە و گاگەلەکەی خۆی بە تەنیا دائەبڕێ. قۆڵ .نالی ئەڵێ: شکاندت گەردنی سەد شێری شەرزە" "ئەال ئەی ئاسکی ناسک ،بە باسک شەراب ،خواردنەوەی ئەلکهول کە مرۆڤ مەست ئەکا .فایەق ئەڵێ: "شادم لە غەمی هیجران مەیخانە کە مەئوام بێ مەستم کە مەزەی بادە ماچی لەبی ساوام بێ". مەیگێڕ .ئەو کەسەی خواردنەوەی ئەلکهولی پێشکەش بە دانیشتوانی کۆڕی مەینۆشان ئەکا.
55
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
پایەی کورت کە ناوبەناو لە سەر دیواری شورای شار یا قەاڵ دروست کراون بۆ ئەوەی ئەگەر بار‌و: هێرشی کرایە سەر ،پاسەوانەکان لە سەر دیوارەکەوە لە پەنای ئەو پایە کورتانەدا داکۆکی لە شارەکە بکەن دژی هێرشهێنەرانی دەرەوە. بەردەئەستێ :بەردێکی رەقی شینە کە ئاسنی لێ بدرێ بریسکەی لێ ئەبێتەوە ئەتوانرێ ئاگری پێ بکرێتەوە. لە سەردەمی کۆن دا لە باتی شقارتە و چەرخ "بەردەئەستێ" و "پوش‌و" بە کارهێنراوە بۆ ئاگرکردنەوە. وەاڵم. بەرسڤ: جەویی هەندێ درەختە دوای وشککردنەوەی ئەکرێتە ئاگرەوە ئەسوتێنرێ .جاران جادوگەر بۆ بوغورد: راونانی گیانە بەدەکان سوتاندویانە .ئێستا بۆ خۆشکردنی بۆنی ناوماڵ. پۆپەشمین :تەنراوێکی تەنک و شاش و زبرە ،جۆاڵ ،لە لۆکە یا کەتان یا ئاوریشم ئەیچنێ .کەسێ بنوێ ئەشێ بۆ خۆداپۆشین بیدا بە خۆی دا. شوێنێکی سەر نەگیراوە ،بە تەیمان بە بەرزایی مەترێ زیاتر چواردەوری گیراوە ،تەرخان کراوە پەچە: بۆ مۆڵدانی مەڕ و بزن ،بە تایبەتی لە شەوانی بەهار و هاوین دا. ئارد دوای تەڕکردنی بکرێتە کڵۆی بچوک بۆ خواردنی مەلی تازە هەڵهاتو. پڕپۆڵە: تۆشە .ئەو خۆراکەی کە رێبوار بۆ خواردن لە رێگا لە گەڵ خۆی هەڵی ئەگرێ .مەولەوی ئەڵێ: توێشو: تۆشە وە دەرگای کەریمان بەردەن؟" "یا خەلیل ،دەخیل! کێ عادەت کەردەن گه‌وڕ :ژورێکی سەرگیراوە تەرخان کراوە بۆ بە خێوکردنی چارەوێ ،بە تایبەتی ئەسپ و تەویلە: ئێستر و کەر و مانگا. تەنراوێکی تەنک و شاش و زبرە .جۆاڵ ،لە دەزوی خوری ئەیچنێ .کەسێ بنوێ ئەشێ بۆ جاجم: خۆداپۆشین بیدا بە خۆی دا. خاوێنکردنەوەی جۆگا لە گژوگیا و قوڕ و لیتە. جۆماڵ: جۆگا .نالی ئەڵێ: جۆبار: "خاکی میزاجی عەنبەر و داری رەواجی عود بەردی خەراجی گەوهەر و ،جۆباری عەینی نور". خەرمانی گەنم و جۆ و دانەوێڵەی تر. جۆخێن: لە تەمەنی سێ ساڵی دا کە ئیتر ئەتوانرێ جوتی پێ بکرێ. جوانەگا: جەنە کردن :لە کاتی جوت و گێرەدا کە گا لە ئەنجامی م اندویەتی یا برسێتی دا لە شوێنی خۆی دا رائەوەستێ و مان ئەگرێ لە رۆیشتن ،ئەڵێن( :جەنە) ی کردوە .ئەم وشەیە جوتیاری دۆڵی جافەتی بە کاریان هێناوە. چۆقەچۆقی ددان :هەڵلەرزین و پێکادانی کاکیلەی سەر و خواروی دەم بە هۆی نەخۆشی سەخت و لەرز لێهاتن یا لە بەر سەرمای زۆر بە تین. چەقەچەق :زۆروتنی بێ سەروبەری چەند کەسێ پێکەوە. مانگا. چێڵەک: لقی باریک و درێژی دار ،کە مرۆڤ بۆ دروستکردنی کەپر و بۆ سوتاندن و ،مەلی گەورە بۆ چیلکە: دروستکردنی هێالنە بە کاری ئەهێنن. چیلکەی خواروخێچ .مەحوی ئەڵێ: چڵوچێو: 55
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
"دیارم دێری عەشقە ،بە سوتن چم ،جێ هەر لەوێ ئەگرم کە من مشتێ چڵوچێوم بە چی بم ،کەڵکی کێ ئەگرم؟" جۆرێکە لە کولێرەی ئەستور لە جۆ ،هەرزن ،گاڵ ،دروست کراوە. خەپلە: گەنج. خۆر‌ت: بەهێز. خورت: ساڵ‌و. درود: نیوەی یەک رۆژ. دان: دەفرێکی چەرمینە ،لە شێوەی سەتڵ دا لە پێستی خۆشەکراوی ئاژەڵ دروست کراوە بۆ دۆڵچە: هەڵێنجانی ئاو لە بیر و چااڵو. راکردنی خێرا .نالی وتویەتی: دەوان: "وەک ئاهەکەم دەوان بە هەتا خاکی کۆیی یار وەک ئەشکەکەم رەوان بە هەتا ئاوی شیوەسور!" کەسێکی راستگۆ و سەرڕاست. راستاڵ: نەوەستاو. رەوان: فەڕ و بەرەکەت. رێژەن: زەڕنەقوتە :بەچکەی مەل کە لە هێلکە دەردێ هێشتا پەڕی دەرنەکردوە. دەوڵەمەند. زەنگین: گژو گیا و داری هەمیشە سەوز. زەنوێر: سین کردن :لە کاتی کاروان و کاردا کە واڵخی بەرزە ،بە تایبەتی ئەسپ ،لە ئەنجامی برسێتی یا ماندویەتی دا لە شوێنی خۆی دا رائەوەستێ و مان ئەگرێ لە رۆیشتن ،ئەڵێن( :سینی) کردوە .ئەم وشەیە سوارەی جاف بە کاریان هێناوە. جۆرێکە لە پێاڵو لە چەرم دروست ئەکرێ. کەوش: سنوری نێوان دو زەوی. کەوشەن: کێلی سنور :بەردێکی بەرز کە بۆ جیاکردنەوەی سنوری ناوچەیەک لە ناوچەیەکی تر دانراوە. شەیپور .ئامڕازێ بوە لە شاخی گا یا لە مەعدەن دروستکراوە .بۆ وریاکردنەوەی خەڵک ،بە کەڕەنا: تایبەتی لە کاتی شەڕدا ،فوی پێ دا کراوە دەنگێکی گەورەی لێ دەرهاتوە. ئەشکەوت .کونێکی گەورە یا دەالقەیەکە لە چیادا کە مرۆڤ یا گیانداری تر ئەتوانن وەکو کەورگ: شوێنی ژیان بۆ حەوانەوە ،بۆ خۆپاراستن لە بەفر و باران و سەرما و گەرما بە کاری بهێنن. هەروەها پێی ئەوترێ :شکەفت ،مەڕ ،کاچ ،کەڵۆز. دارێکی باریکی سەختە ئاگری پێ تێک ئەدرێ .شوکری فەزلی وتویەتی: کۆڵەوژ: "حەیفە چاوێ کە جەفا کۆڵەوژی تێ ئەشکاند تۆ بە کلچێوکی وەفا عەینی گەالوێژی نەکەی". د ەفرێکی چەرمینە ،لە پێستی خۆشەکراوی بزن دروست کراوە ،کە الشەکەی لە ملەوە بە ساغی، کوندە: بێئەوەی پێستەکەی پارچە کرابێ ،دەرهێنراوە .ئاوی خواردنەوەی تێ کراوە .پێشینان وتویانە: "کەر لە کوێ کەوتوە ،کوندە لە کوێ دڕاوە".
55
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
گۆزەی گەورە .دەفرێکە لە گڵی تایبەتی دروست ئەکرێ لە ئاگردا سور ئەکرێتەوە .شێوەی کوپە: لولەلیی ورگنی هەیە ،بنەکەی و ملەکەی لە ناوقەدەکەی باریک ترە .ئەشێ بۆ بەرزکردنەوە و هەڵگرتنی دو قوڵف یا یەکێکی هەبێ .زۆر پێویستی پێ جێبەجێ ئەکرێ ،لەوانە :شلە ،بە تایبەتی بادە ،سرکە ،ترشیات ،دۆشاو ،رۆن .هەروەها خۆراکی وشک ،بە تایبەتی وشکەدان و دانەوێڵەی تێدا هەڵئەگیرێ .لە سەردەمی زودا پێشەی مردوی تێ کراوە و خراوەتە ژێر زەوی. نالی ئەڵێ: "نەواڵەی تۆبە دەربێنە ،هەتا تەن نەبوەتە سفرە پیاڵەی شیشە بشکێنە ،هەتا وەک کوپە نەشکاوی" دەفرێکە لە گڵ دروست کراوە ،لە ئاگردا سور کراوەتەوە ،لە گۆزە بچوکترە ،بە زۆری ئافرەت کیتەڵە: بەکاری هێناوە بۆ گواستنەوەی ئاو و شلەی تر ،بۆ ئاسانکردنی هەڵگرتنی لە کاتی گواستنەوەدا خراوەتە سەر کەلەکەی لەش. بەردێکی گرانبەهایە رەنگەکەی پیرۆزەییە. الجیوەرد: گاڵتە پێ کردن. القرتێ: گلێر کردنەوە :کۆکردنەوە ،بە تایبەتی بۆ کۆکردنەوەی کەلوپەل و ئاژەڵ. ژورێکی سەرگیراوە تەرخان کراوە بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ ،بە تایبەتی مەڕ و بزن و مانگا. گەوڕ: گۆچان. گۆپاڵ: گۆپاڵی شاهانە :سەولەجان. گوێرەکە ،بەچکەی یەکساڵەی مانگا. گۆلک: گیرا کردن :قبوڵ کردن. قەراغ ،کەنار. لێوار: ئامڕازی راوە ماسیە ،لە شوڵی دار دروست ئەکرێ و ،لە شێوەی سەبەتەدا لە ناو ئاوی خوڕدا ماشە: جێگیر ئەکرێ ،ماسی کە تێ کەوت گیر ئەکا و ئەگیرێ. مابادەوان :مەیگێڕی مێینە، فێرکردن ،ئامۆژگاری. مۆچیاری: تەنراوێکی تەنک و سفت و نەرمە .جۆاڵ ،لە دەزوی لۆکە یا کەتان یا ئاوریشم ئەیچنێ .کەسێ مەوج: بنوێ ئەشێ بۆ خۆداپۆشین بیدا بە خۆی دا. دەفرێکی چەرمینە ،لە پێستی خۆشەکراوی گوێرەکە دروست کراوە ،کە الشەکەی لە ملەوە بە مەشکە: ساغی ،بێئەوەی پێستەکەی پارچە کرابێ ،دەرهێنراوە .ماستی تێدا ژەنراوە ،بۆ ئەوەی کەرە لە دۆ جیا بکرێتەوە .پێشینان وتویانە" :تۆ مەشکەی من بژەنە ،من مەشکەی ماڵی میر". باڵندە .پێشینان وتویانە" :لە گایە چی بدەم بە برایە؟ لە مەلێ هەر یەکی پەلێ" مەل: خواردنەوەی ئەلکهولی کە مرۆڤ مەست ئەکا .نالی ئەڵێ: مەی: "بۆچی نەگریم سەد کەڕەتم دڵ دەشکێنی بۆ مەی نەڕژێ ،شیشە لە سەد الوە شکاوە" بێگانەیەکی نەناسراو. نامۆ: درەختێ کە تازە ئەڕوێنرێ یان روێنراوە بەاڵم لە بەر کەمی تەمەنی هێشتا بەری نەگرتوە. نەمام: مەحوی ئەڵێ" :پیری نەمامی باخی جوانیمی کرد بە پوش /تازەم درەختی تولی ئەمەل دەر دەکا چرۆ". 666
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
نێون: هێزم: هیزە:
هەمانە:
هەرزاڵە:
گۆلکی دوساڵەی مێ ،بەرامبەر نۆوەن :گۆلکی دو ساڵەی نێر. داری سوتاندن .نالی وتویەتی: "لەم خۆشیە کە هێزمی مەتبەخ سەوز بوە ماوم عەجەب لە دیدەیی سۆفی کە ناڕوێ". خیگە .دەفرێکی چەرمینە ،لە پێستی خۆشەکراوی مەڕ دروست کراوە ،کە الشەکەی لە ملەوە بە ساغی ،بێئەوەی پێستەکەی پارچە کرابێ ،دەرهێنراوە .شلە بە تایبەتی رۆن و چەوری و دۆشاوی تێ کراوە .نالی ئەڵێ: "بوغزت لە زەعیفان چیە قوربان ،وەکو قەساب بەو خەز و بەزی ریشوەتە ،هەی هیزە ،قەڵەو بە!" دەفرێکی چەرمینە ،لە پێستی خۆشەکراوی ئاژەڵ دروست کراوە .کەلوپەل و شتی وشکی تێ دا هەڵگیراوە .لە سەفەردا وەکو جانتا بە کار هێنراوە .پێشینان وتویانە" :مشتەی ناو هەمانەکە کوشتومی". کەپرێکی نزمە لە دار و گیا و پوشی بۆنخۆش دروست کراوە ،کوندە و گۆزەی لە سەر دانراوە، هەندێ جار لە سەری نوستون.
سەرچاوە
لەبەر تێکستی ئینگلیزی وەرگیراوە ،بۆ تێکستی ئینگلیزی بڕوانە:
The Electronic Text Corpus of Sumerian Literature- Oxford University
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم الوژەیە بە عەرەبی بڕوانە: صمویل کریمر :من الواح سومر ،ترجمة :طه باقر ،دار الوراق ،بیروت ( .1030ل 192تا )196و (ل 196تا )191 صاموئیل نوح کریمر :السومریون ،احوالهم -عاداتهم -تقالیدهم ،ترجمة :الدکتور فیصل الوائلي ،وکالة المطبوعات ،الکویت، ( .3911ل 192تا )196 الدکتور فاضل عبدالوحد علي :سومر -اسطورة وملحمة ،وزارة الثقافة واالعالم ،بغداد ( .3991ل 389تا )360
666
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
666
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
الوژەی گلگامێش چکاوەی بابەت گلگامێش شای شاری ئیروکه .شایه‌کی زۆرداره .خه‌ڵک ئه‌چه‌وسێنێته‌وه ،هه‌مو به‌یانیه‌ک بۆ کارکردن به ده‌نگی ته‌پڵ خه‌به‌ریان ئه‌کاته‌وه .هه‌رکه‌س ژن بهێنێ ئه‌م شه‌وی یه‌که‌م له‌گه‌ڵ بوکەکەی به‌سه‌ر ئه‌با .زۆرداری گلگامێش ئه‌گاته راده‌یه‌ک خه‌ڵکی ئوروک بۆ سکااڵ لە دەس ئەو په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر خواکان سنورێ بۆ بەدکارییهکانی دابنێن. خوا ،ئەنکیدو وەکو هاوتایه‌ک ئه‌خوڵقێنێ تا ببێته مڵۆزمی گلگامێش و بچێ به گژی دا. هاوتاکه‌ی له‌گه‌ڵ گیانداری کێویدا هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌کا ئه‌ویش خوی گیانداری کێوی ئه‌گرێ. راوکهرێک له‌سه‌ر کانی ئه‌نکیدو ئه‌بینێ ،لهسهروسهکوتی ئه‌ترسێ راوی لێ تێک ئه‌دا. ئه‌م روداوه بۆ باوکی ئه‌گێرێته‌وه ،باوکی ئامۆژگاری ئه‌کا بچێ بۆ ئوروک بۆ الی گلگامێش باسه‌که‌ی بۆ بگێرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژنێکی له‌گه‌ڵ بنێرێ ئهنکیدوی درنده به خۆشیی ژیان و ژن تاو بکا بیبا بۆ ئوروک بۆ ملمالنێ له‌گه‌ڵ گلگامێش .ژنه‌که له‌ئه‌رکه‌که‌ی دا سه‌رکه‌وتو ئه‌بێ .ئه‌نکیدو واز له ژیانی کێوی دێنێ و ئه‌چێ بۆ ئوروک. له ئوروک له‌گه‌ڵ گلگامێش ئه‌که‌ونه زۆران .به‌اڵم له‌باتی ئه‌وه‌ی یه‌کێکیان ئه‌وی تریان له ئەرز بدا ئه‌بن به دۆستی گیانی به گیانی .گلگامێش له شایه‌کی به‌دکاره‌وه ئه‌بێ به که‌سێکی باش و پێکه‌وه زنجیره‌یه‌ک نه‌به‌رد ده‌ست پێ ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیی له‌سه‌ر روی ئەرز بسڕنه‌وه. گلگامێش و ئه‌نکیدو یه‌که‌م نه‌به‌رد ئه‌چن بۆ شه‌ڕی خومبابای دێ‌و که ناوه‌که‌ی ترس و تۆقانی باڵوکرده‌وه. ئه‌یکوژن و به‌سه‌رکه‌وتویی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه. ئیشتار ،داوا لە گلگامێش ئەکا ببێ به مێردی .گلگامێش نەک ڕازی نابێ بەڵکو سوکایەتی پێ ئەکا .له سه‌ر ئه‌وه ئیشتار ئه‌بێته دوژمنی گلگامێش و داوا له باوکی ئه‌کا گای ئاسمانی بنێرێ بۆ کوشتنی گلگامێش .به‌اڵم گلگامێش و ئه‌نکیدو گای ئاسمانی ئه‌کوژن. ئه‌نکیدو نه‌خۆش ئه‌که‌وێ ئه‌مرێ.
666
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
مردنی ئه‌نکیدو ئه‌بێته هۆی ترساندنی گلگامێش له مردن .ئه‌ترسێ ئه‌میش به دەردی هه‌مان چاره‌نوس بچێ له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌که‌وێته سەر که‌ڵکه‌ڵه‌ی گه‌ڕان به‌دوای نەمریی دا. به ناو ده‌ریای مه‌رگ دا رێگه‌ی پڕ مه‌ترسی ئه‌گرێ ئه‌چێته الی باوکی رازی ژیانی جاویدانی پێ بڵێ ،ئه‌ویش چیرۆکی تۆفانی بۆ ئه‌گێرێته‌وه .له‌و تۆفانه‌دا ته‌نیا ئه‌و و ژنه‌که‌ی ده‌رباز بون .ئه‌میش پێداگری ئه‌کا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رازه‌که‌ی بۆ بدرکێنێ .گره‌وی له‌گه‌ڵ ئەکا که ئه‌گه‌ر شه‌ش رۆژ و حه‌وت شه‌و نه‌نوێ پێی بڵێ ،به‌اڵم به‌رگه ناگرێ له به‌ر شه‌که‌تی خه‌وی لێ ئه‌که‌وێ گره‌وه‌که ناباته‌وه.
گلگامێش شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گامێشێکی وه‌حشی ئه‌کا
ژنی ئوتونوپشتم به‌زه‌یی پیا دێته‌وه داوا له مێرده‌که‌ی ئه‌کا شتێکی بداتێ له گه‌ڵ خۆی ،دوای ئه‌م سه‌فه‌ره درێژه بیباته‌وه بۆ ئوروک .ئاگاداری ئه‌کا گیایه‌کی دڕکاوی له بنی ده‌ریادا رواوه ئه‌گه‌ر بتوانێ بیگاتێ و بیهێنێ ژیانی بۆ نوێ ئه‌کاته‌وه. ئه‌چێته بن ده‌ریا و گیاکه به ده‌ست ئه‌هێنێ. به دڵی خۆش و به هیوای ژیانی جاویدان بەرەو ئوروک ئەگەڕێتەوە. لە رێگا ماندو ئه‌بێ ،له ئیستگەیهک دا ال ئه‌دا له گۆمێک دا خۆی بشوا ،مارێک گیاکه بۆن ئه‌کا به‌دزیه‌وه دێ ئهیرفێنێ و ئه‌یخوا ،مارەکە به‌وه کاش فرێ ئه‌دا و ژیانی تازه ئه‌بێته‌وه ،به‌اڵم ئه‌م ئیتر گیای تازەبونەوەی ژیانی له ده‌ست ئه‌چێ و بە تەمای ژیانی جاویدان نامێنێ. له گه‌ڵ هاوڕێکه‌ی ئەگەڕێتەوە بۆ ئوروک. 666
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
داوا له هاوڕێکه‌ی ئه‌کا سه‌ر بکه‌وێته سهرشورهی شاری ئورک ،سه‌یری شوره و بینا و په‌رستگا و باخه‌کانی ئوروک بکا ،که ئه‌م دروستی کردون ،بۆ ئەوەی پیشانی بدا نەمریی مرۆڤ له ئه‌نجامدانی کاری گه‌وره‌دایه نەک لە ژیانی زۆر و تەمەنی درێژدا.
تێچاندن الوژەی گلگامێش لە بنەڕەت دا ئەفسانەیەکی سومەریە و ،نزیکەی چوار هەزار ساڵ پێش ئێستا بە زمانی سومەری دانراوە و بە خەتی مێخی لە سەر خشتی قوڕ نوسراوەتەوە ،بەاڵم هەمان الوژە ،لە سەردەمی جیاواز و لە ش وێنی جیاوازدا ،بە زمانەکانی بابلی و ئاکەدی و ئاشوری و هتد ...نوسراوەتەوە ،لە چەند جێگایەکی تر هەندێ بەشی بە پچڕ پچڕی لە سەر خشت دۆزراوەتەوە .چەند بەشێکی لە مۆزەخانەی عیراقە ،بەشی زۆری لە موزەخانەکانی دەرەوەی عیراقە بە تایبەتی مۆزەخانەی بەریتانی .گرنگترینی ئەم کۆمەڵە خشتە ،ساڵی 3811 لە کتێبخانەکەی شای ئاشوری ئاشور ناسر باڵ ( 616 – 668پ ز) لە نەینەوا دۆزراوەتەوە .بە لێکدانی هەمو ئەو خشتانە و بە یارمەتی چەندین خشتی تری مۆزەخانە جیاوازەکان توانیویانە کۆی الوژەکە بە یەکخراوی بگێڕنەوە. الوژەی گلگامێش بە خەتی مێخی لە سەر دوانزە خشتی سورەوەکراو نوسراوەتەوە .هەر خشتەی دابەش کراوە بۆ شەش ستون ،هەر یەکێ لەو خشتانە بە گشتی سێ سەد دێڕی تێدا نوسراوە ،تەنیا خشتی دوانزەهەم دێڕەکانی نیوەی ئەوانی ترە .هەندێ لە ستونەکانی خشتەکان و هەندێ دێڕی ناو ستونەکان ،لە بەر شکان و فەوتا نی سواڵەتی خشتەکە یان لە بەر سوانی نیشانەکانی ،نوسینەکەی شێواوە یا ناخوێنرێنەوە .خشتەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەم تەنیا چەند سواڵەتێکی شکاوی لێ دۆزراوەتەوە لە بەر ئەوە خراونەتە سەر یەک. زۆری وەرگێڕەکان خشتی دوانزەهەمیان نەخستۆتە سەری چونکە پێیان وا بوە بەشێ نیە لە گێڕانەوەی چیرۆکەکانی الوژەکە. الوژەی گلگامێش سەردەمێ هۆنراوەتەوە هێشتا یەکتاپەرستی نەبۆتە باوەڕی باوی خەڵک ،بەڵکو باوەڕیان بە فرەخواپەرستی هەبوە .بۆ هەر دیاردەیەکی سروشتی خوایەکیان پەرستوە ،بە تایبەتی خواکانیان لە گەڵ مانگ و رۆژ و ئەستێرەکانی ئاسمان دا هاوناو بون ،لەوانە :شاماش ،بۆ رۆژ .سین ،بۆ مانگ .ئیشتار ،بۆ ئەستێرەی زوهرە .نابو ،بۆ ئەستێرەی عەتارید .نیرگال ،بۆ مەریخ .نینورتا ،بۆ زوحەل...هتد زمانەکانی سۆمەری و بابلی و ئاکەدی و ئاشوری مردون .لە بەر ئەوە لێکدانەوەی وشەکان و گۆکردنی دروستی ناوەکان جێگەی مشتومڕن .هەر وەرگێڕە کە بە زمانی خۆی وەری گێڕاوە گۆکردنی ناوی قارەمان و کەسەکانی الوژەکەی بە پێی گۆکردنی زمانەکەی خۆی دەربڕیوە .تا ئێستاش لە ناو زانا شوێنەوارناسەکان دا لە سەر جۆری گۆکرنیان مشت‌ومڕ هەیە .لە سەر یەکجۆرە گۆکردن رێک نەکەوتون .بە تایبەتی چونکە هەمو ئەو زمانانەی دەقە ئەسڵیەکانیان پێ نوسراوە بە زمانی مردو دائەنرێن لە ئێستادا گەلێک نەماوە پێیان بدوێ. مێژونوسەکانی عەرەب و شوێنەوارناسەکانیان لە عیراق ،بە تایبەتی لە سەردەمی دەسەاڵتی بەعس دا ،هەوڵیان داوە شارستانێتی میزۆپۆتامیا بکەن بە شارست انێتیەکی سامی و ،بەوەش بیکەن بە کەلەپوری دێرینەی عەرەبی، ئەگەرچی هەمویان دان بەوەدا ئەنێن کە سومەریەکان سامی نەبون ،بەاڵم هەوڵێکی زۆریان داوە سامی بونی رێچەڵەکی بابلی و ئاکەد ی و زمانەکەیان بسەلمێنن و ،هەوڵیان داوە لە وەرگێڕانی دەقەکان دا ،ئەگەرچی هەندێ
667
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
دەنگی وەکو "گاف" و "پێ" لە زمانەکەی ئەوان دا نیە ،گۆکردنی ناوەکان و وشەکان لە گەڵ گۆکردنی عەرەبی بگونجێنن و لە وشەی عەرەبی نوێ نزیکی بخەنەوە. الوژەی گلگامێش دەیان جار و بە زمانی جیاوازی دنیا تەرجومەکراوە و باڵوکراوەتەوە لەوانە بە :زمانەکانی ئینگلیزی ،ئەڵمان ی ،فەرەنسی ،روسی ،هۆلەندی ،سویدی ،دانیمارکی ،نەرویجی ،هەروەها بە زمانەکانی گەالنی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست لەوانە :عەرەبی ،فارسی ،تورکی ،کوردی ....هەندێ لەو تەرجومانە ،راستەوخۆ لە زمانە ئەسڵیەکەیەوە تەرجومە کراوە و ،هەندێکی تری تەرجومەی تەرجومەیە .هەندێ لەم تەرجومانە کەموزۆر جیاوازن لە گەڵ یەکتری ،بەاڵم بیرۆکەی چیرۆکەکانی لە گشتی دا وەکو یەکن. دو نوسەری کورد ،هەر یەکە بە جیا ،الوژەی گلگامێشیان کردۆتە کوردی و هەردوکی چاپ و باڵوکراوەتەوە: ئەحمەدی قازی ،گەل گەمێش، جەلیل ئازادیخواز ،گێل گەمێش ،لە باڵوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ،سلێمانی .1008 تەرجومەی یەکەم وەکو وەرگێڕ خۆی نوسیوێتی لە زمانی فارسیەوە وەری گێڕاوە .شاعیری ناسراوی ئێران ئەحمەدی شاملو لە زمانی فەرەنسیەوە کردویەتی بە فارسی و ئەویش لە زمانی فارسیەوە کردویەتی بە کوردی. تەرجومەی دوەمیش وەرگێڕ خۆی نوسی وێتی کە لە فارسیەوە وەری گێڕاوە ،بەاڵم ئاماژەی بە سەرچاوەکەی نەداوە. ئەمەی لێرەدایە سێیەم تەرجومەی کوردی گلگامێشە .جیاوازی ئەم لەگەڵ ئەوانی تردا ئەوەیە: یەکەم،
ئەمەیان لە تەرجومەی عەرەبیەوە کراوەتە کوردی .وەرگێڕی عەرەبی ،تەها باقیر ،زانایەکی شوێنەوارناسی عیراقی بوە ،کە خۆی پسپۆڕی بواری شوێنەوارناسی بوە و ،یەکسەر لە زمانی ئەسڵی و لە دەقی ئەسڵیەوە کە بە خەتی مێخی نوسراوە ،وەری گێڕاوە. بڕوانە( :طە باقر ،ملحمة کلکامش ،بغداد)3963 ، ئەم کتێبە سێ جار لە بەغداد چاپ کراوە ،چاپی یەکەم ( )3963و چاپی دوەم ( )3913و چاپی سێیەم ( .)3912جاری دوەم و سێیەم لە الیەن " وزارة الثقافة واالعالم" ی عیراقیەوە چاپ و باڵوکراوەتەوە .بۆ دوایین چاپی ئەم کتێبە بڕوانە( :طه باقر :ملحمة کلکامش ،دار الوراق ،لندن، .)1009 جگە لە تەها باقیر چەند کەسی تر "ملحمة" ی گلگامێشیان وەرگێڕاوە بۆ عەرەبی لەوانە :دکتور انیس فریحة ،عبد الحق فاضل ،هەروەها چەند تەرجومەیەکی تری لە سەر ئینتەرنێت باڵوکراوەتەوە.
دوەم،
وەرگێڕی عەرەبی ،ئەگەرچی وەکو وەرگێڕی هەندێ لە زمانەکانی تر ژمارەی نەخستۆتە سەر دێڕەکانی ،بەاڵم هەوڵی داوە دێڕ بە دێڕ و ستون بە ستون تەرجومەی بکا .تەنانەت بۆ کاری بەراوردکاری دەقی ئەسڵی بە خەتی مێخی و دەقی ئەسڵی بە پیپی التینی لە گەڵ باڵ‌و کردۆتەوە.
سێیەم،
لە هەر دێڕێکی ئەم وەرگێڕانەدا ریزی نوقتە دانرابێ واتە ئەو دێڕە یان چەند دێڕێ فەوتاوە .لە هەر جێیەکیش دێڕێ بە سپێتی بە جێ هێڵرابێ ،ئەوە لە بنەڕەت دا سەرەتای خشتێ یا ستونێکی نوێیە، هەندێکیشی بۆ ئاسان تێگەیشتنی بابەتەکە دانراوە ،دانانی ژمارە لە سەر هەندێ پەرەگرافی بابەتەکە نیشانەی ژمارەی ئەو خشتەیە لە ریزی ئەو یانزە خشتەی الوژەکەی لە سەر نوسراوە.
660
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
ناونامە بۆ ئەوەی خوێنەر ئاشنا بێ بە ناوی هەندێ کەس و شوێنی ئەم داستانە چاک وایە پێشتر چاوێ بەم لیستەدا بگێڕێ ،کە بۆ ئاسانکردنی خوێندنەوەی هەندێکی بڕبڕ کراوە و ،بە پیتی التینی لە بەر دەقێکی ئینگلیزی، نوسراوەتەوە: ( )ah noo: anuخوای ئاسمان و باوکی هەمو خواکانە. ئان‌و: ( )ah noo nah kee: anunnakiخوای جیهانی ژێر‌و ،بڕیاردەری چارەنوسی مردوانە. ئانوناکی: ( )ah roo roo: aruruدایکی گەورەی خواکان .خوڵقێنەری ئەنکیدویە .یەکێ لە ناوەکانی تری ئارورو: مامیتومە (.)mammetum ( ) ea: ay ahخوای ئاو و ژیریە .پارێزەری مرۆڤایەتیە .پێشی ئەوترێ ئینکی ()enki ئای یا: ( )enkidu: en kee dooکەسێکی ئاساییە بۆ هاوتایی گلگامێش خوڵقێنراوە. ئەنکیدو: ( )humbaba: hoom bah bahدێوێکە دانراوە بۆ پاراستنی جەنگەڵی دارکاژ. خومبابا: ( )enlil: en lilخوای زەوی و باوبۆرانە. ئینلیل: ( )ennugi: en noo geeخوایەکی پچوکە یا خێو. ئیننوگی: ( )gilgamesh: gil gah meshپاڵەوانی ئەفسانەکەیە. گلگامێش: ( )ninsun: neen soonخواژنێکی ژیرە .دایکی گلگامێشە .هاوسەری لوگالباندایە .ناوێکی نینسون: تری خاتو مانگایە. ( )ninurta: neen oor tahخوای شەڕ و کشتوکاڵە .ئەنکیدو لە شێوەی ئەم دروست کراوە. نینورتا: ( )nisaba: nee sah bahخواژنی گەنم و دانەوێڵە .قژی ئەنکیدو وەکو السکەکانی ئەم بوە. نیسابا: ( )shamash: shah mahshخوای رۆژە. شاماش: ( )siduri: see door eeژنە مەیخانەوان. سیدوری: ( )sin: seenخوای مانگە. سین: ئوباراتوتو )ubaratutu: oo bahr ah too too( :خوا و باوکی ئوتناپیشتیم. ئورشانابی )urshanabi: oor shah nah bee( :کەشتیەوانی تایبەتی . ئوتناپیشتیم )utnapishtim: oot nah peesh teem( :تەنیا کەسە لە گەڵ هاوسەرەکەی لە تۆفان دەرباز بوە ،لە بەر ئەوە ژیانی جاویدانی پێ بڕاوە. ( )uruk: oo rookشارێکی سومەری بوە. ئوروک: شوروپاک )shuruppak: shoo roo pahk( :شارێکی سومەری بوە لە سەروی ئوروک دا .نشینگەی پێشوی ئوتناپیشتیم بوە .خواکان لەوێوە تۆفانیان هەڵساندوە. ( -)nipur: nee poorشاری ئینلیل بوە .پایتەختی ئایینی میزۆپۆتامیا بوە. نیپور: ( )eanna: ay ahn ahنشینگەی ئان‌و و ئیشتار بوە لە شاری ئوروک. ئای ئانا: ئای گال ما )ay gahl mah: egalmah( :پەرستگای نینسون بوە لە شاری ئوروک. خوای باهۆز. ئەدەد: خوای گاوگۆتاڵ. سمۆگان: ( )ulay: oo lieناوی روبارێ بوە. ئوالی: ( )mashu: mah shooناوی ئەو چیایە بوە خۆری لێ هەڵ هاتوە و خۆری لێ ئاوا بوە. ماش‌و:
665
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نیموش: ئیکو: شار (سار): کر: مەن:
( )nimush: nee mooshئەو لوتکەیەی ئوتناپیشتیمی لە سەر گیرساوەتەوە ،پێی ئەوترێ نیسیر (.)nisir ئەندازەیەک بوە بۆ پێوانەی پانتایی. ئەندازەیەک بوە بۆ پێوانەی پانتایی و کێشانی قورسایی. ئەندازەیەک بوە بۆ پێوانی قەوارە. ئەندازەیەک بوە بۆ پێوانەی قورسایی .ئەم وشەیە تا ئێستاش لە زمانی کوردی دا بۆ کێشانی قورسایی بە کار ئەهێنرێ .پێشینان وتویانە" :تۆ یەک مەنی ،من دو مەنم ،بێجگە لە گورز و کەمەنم".
وه‌رگیراون":المهندسالدکتورسوسة،أحمد،تاریخحضارةواديالرافدینفي رچاوهیه له‌م سه شه به ئه‌م گارهکانی ههمونی ضوءمشاریعالريالزراعیةوالمکتشفاتاآلثاریةوالمصادرالتاریخیة،الجزءاالول،دارالحریةللطباعة،سنةالطبع ،6556ص"6666-665
665
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
الوژەی گلگامێش خشتی یەکەم ستونی یەکەم
ئەوە ئەو بو کە هەمو شتێکی بینی ،جا واڵتەکەم گۆرانی پێدا هەڵبڵێ ئەوە ئەو بو کە هەمو شتێکی زانی و سودی لە پەندەکانی وەرگرت ئەوە دانای ئاگاداری هەمو شت نهێنیەکانی دی و رازە شاردراوەکانی ئاشکرا کرد هەواڵەکانی زەمانی پێش تۆفانی بۆ هانین رێگەی دوری بڕی لە نێوان شەکەتی و حەسانەوەدا گینگڵی دا لە سەر تاشەبەردێ هەرچی دی بو نەخشاندی شورە سەختەکانی ئوروکی دانا پەرستگای پیرۆزی ئەی ئانا ،رێڕەوی پیرۆز بڕوانە دیواری دەرەوەی وەکو مس ئەبریسکێتەوە بڕوانە دیوارەکانی ناوەوەی وێنەیان نیە دەرگاکانی لە کۆنەوە جێگیر بون نزیک بەرەوە لە ئەی ئانا نشینگەی ئیشتار هیچ شایەکی تر ،هیچ کەسێکی تر ،لەوانەی دێن ،نمونەی کاری ئەو ناهێنن سەرکەوە سەر شورەی ئوروک ،بە تێڕامانەوە بە بانی دا بڕۆ بناغەکەی و کەرپوچەکانی بپشکنە ئاخۆ بە خشتی سورەوەکراو دروست نەکراون؟ ئایا حەوت داناکە بنچینەکەیان دانەناوە؟ یەک سار پانتایی شارەکەیە ،یەک سار بۆ لەوەڕ و یەک ساریش بۆ گڵینجان ئەوەش ئەرزی تەرخانە بۆ پەرستگای ئیشتار هەموی سێ سارە ،هەروەها بەشێ ئەرزی چۆڵەوانیی شاری ئوروکە بگەڕێ بۆ تەختە هەڵگیراوەکەی ناو دورجی مسینەی خشتەکان قفڵە بڕونزیەکە بکەرەوە دەمە نهێنیەکەی ئاشکرا بکە تاشە بەردە الجیوەردیەکە بهێنە و بە دەنگی بەرز بیخوێنەوە ئەوسا ئەزانی گلگامێش چەندە رەنجی داوە و چەندە ماندویەتی دیوە هەمو شاکانی بە جێ هێشتوە ،سیمایەکی جوانی شکۆداری هەیە پاڵەوانی نەوەی ئوروک ،گای شاخدار لە پێشەوە بڕوا پێشەنگە لە دواوەش بێ بۆ ئەوەیە برا و کەسوکارەکانی بپارێزێ چەترێکی گەورەیە ،پارێزەری ژێردەستەکانێتی 665
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
شەپۆلی تۆفانێکی بەخوڕە تەنانەت دیواری بەرد ئەڕوخێنێ نەوەی لوگالباندا ،ئەو گلگامێشی خورتە کوڕی چێڵی ترسناک ،رات نینسون گلگامێشێ پڕە لە قەشەنگی و خوایی ئەوە کە تەنگەی شاخەکانی داگیرکرد لە بناری کێوەکان دا چااڵوی هەڵکەند دەریا زلەکانی بڕی بەرەو شوێنی هەڵهاتنی خۆر هەر چوار گۆشەی جیهانی پشکنی هەوڵی دا ژیانی جاویدان بە دەس بهێنێ بە تەقەالی خۆی توانی بگاتە ئوتناپیشتیمی دورەدەست ژیانی گەڕانەوە بۆ ئەوەی تۆفان تێکی دا بو ئاخۆ لە هیچ شوێنێکی کە شایەکی وا هەیە؟ ئایا جگە لەو کێی تر ئەتوانێ بڵێ :من شام؟ جگە لەو کێی تر لە کاتی لە دایکبونی دا ناوی نرا گلگامێش؟ دوسێیەکی خوایە و سێیەکەکەی تری مرۆڤە بیچمی جەستەی خواژنە مەزنەکان دایان رشتوە
ستونی دوەم
دوای ئەوەی گلگامێش خوڵقێنرا ،خوای گەورە باشی خوڵقاند شاماشی ئاسمانی چاکە و ئەدەد پاڵەوانێتی پێ بەخشیوە خوا گەورەکان شێوەیان داڕشت بااڵی یانزە باڵ و پانی سنگی نۆ بست بو دوسێیەکی خوا و سێیەکی مرۆڤە بیچمی جەستەی ترسناکە وەکو گاکێوی بڕندەیی چەکەکەی هیچ بەرگەی ناگرێ ژێردەستەکانی بە دەنگی تەپڵ لە خەو هەڵئەسێنێ پاڵەوانەکانی ئوروک بە خەم و سکااڵوە لە ماڵەکانیان خزاون گلگامێش کوڕی سەربەستی بە باوک نەهێشت بو شەو و رۆژ زوڵم و زۆری ئەکرد بەاڵم گلگامێش شوانی ئوروک و شورەکەیەتی ئەو شوانە بەهێزەکەمانە قۆز و ژیرە گلگامێش نە کچی هیچ دایکێکی بە پاکیزەیی هێشۆتەوە نە کیژی هیچ جەنگاوەرێک و نە دەزگیرانی هیچ پاڵەوانێک سەرەنجام ماخوا کڕوزانەوە و سکااڵکانی بیستن 666
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
خواژنی ئاسمان خێوی ئوروکی بانگ کرد و پێی وت: "ئەی ئارورو ئەم گا دڕندە خورتەی نەخوڵقاند؟ ئەوەی کە هیچ چەکێ ناگاتە بڕندەیی چەکەکەی ژێردەستەکانی بە دەنگی تەپڵ لە خەو هەڵئەسێنێ گلگامێش ،ئەوەی کوڕی سەربەستی بە باوک نەهێشتوە شەوورۆژ بە زۆر و زۆرداری خەڵک ئەچەوسێنێتەوە لە گەڵ ئەوەی ئەو شوانی ئوروک و شورەکەیەتی هەم شوانی ئەوانە و هەم ئەیان چەوسێنێتەوە ،خورت و قۆز و ژیرە گلگامێش نە کچێکی بە پاکیزەیی بۆ خۆشەویستەکەی هێشتۆتەوە نە کیژی جەنگاوەرێ نە دەزگیرانی پاڵەوانێ" کە ئانوی شکۆدار گوێبیستی سکااڵکانیان بو ئاروروی مەزنی بانگ کرد پێی وت: "ئەی ئارورو تۆ ئەم کابرایەت خوڵقاندوە ئێستاش هاوتایەکی بۆ بخوڵقێنە لە دڵ و دەرون دا مێمڵی ئەو بێ بۆ ئەوەی لە ملمالنێیەکی بەردەوام دا بن تا ئوروک بحەوێتەوە"
گلگامێشی پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی دو گامێشی وه‌حشی ئه‌به‌زێنێ و قاچیان ئه‌گرێ ئارورو کە ئەمەی بیست ،لە دڵی خۆی دا نیگاری ئانوی هێنایە بەرچاوی دەستەکانی شۆری ،چنگێ گڵی هەڵگرت ،بە هەردەکان دا وەشاندی لە هەردەکاندا ئەنکیدوی پاڵەوانی بەهێز ،لە توخمی نینورتای خوڵقاند لەشی تیسکن و قژی سەری وەکو قژی سەری ژن تاڵی موەکانی سەری وەکو پرچەکانی نیسابا بو نە کەسی ئەناسی و نە هیچ شوێنێ ،وەکو سوموگان بەرگی ئەپۆشێ 666
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
لە گەڵ ئاسکەکاندا گیا ئەخوا لە گەڵ گیانداری کێوی دا ئەچێتە سەر کانی دڵی بەوە خۆش ئەبێ کە گیاندارەکان لە سەر ئاوەکە مۆڵ ئەبن راوکەرێکی تۆڕەوان جارێکیان لە سەر کانیاوەکە ئەوی بینی رۆژێک و دوان و سێیان لە کانیاوەکە ئەیبینیەوە ن ێچیروانەکە بە بینینی ئەو حەپەسا لە ترسا پەشۆکا خۆی و نێچیرەکانی گەڕایەوە کۆڵیتەکەی وەها تۆقی بو ،هەر چوارپەلی لە جوڵە کەوت بو دڵی داخورپا و رەنگی هەڵبزڕکا ترسی لێ نیشت ،چڕوچاوی هەڵقرچا بو وەکو ئەوەی رێیەکی دوری بڕی بێ
ستونی سێیەم
نێچیروان هاتە الی باوکی ،دەمی کردەوە ،پێی وت: "باوکە! کابرایەکی سەیرم بینی لە هەردەکانەوە هاتۆتە خوارێ ئەو ،بەهێزترینی ئەوانەیە کە لەم واڵتەدان ،خاوەن توانایەکی زۆرە لە هێز و توانای زۆردا وەکو ئانویە بە دەشتەکان و هەردەکان دا ئەسوڕێتەوە لە گەڵ گیاندارانی کێوی ئەلەوەڕێ لە گەڵ ئەوان ئاو لە سەرچاوەکە ئەخواتەوە ترسام نەموێرا لێی نزیک ببمەوە هەمو چاڵی تەپکەکانی هەڵم کەندبون ئەو پڕی کردونەوە تۆڕەکانی دام نابونەوە پچڕاندونی وای کردوە نێچیر و گیانداری کێوی لێم ئەڕەوێنەوە لە راو بەشبڕاوی کردوم" باوکی دەمی کردەوە بە کوڕە راوکەرەکەی وت: "کوڕم! لە ئوروک گلگامێشی لێیە لە هێز و توانادا بێ وێنەیە لە زەبروزەنگ دا وەکو ئانویە بڕۆ بۆ ئوروک ،بچۆ بۆ الی هەواڵی توانای زۆری ئەم زەالمە بە گلگامێش بدە با کەنیزێکی سۆزانیت لە گەڵ بنێرێ بیبەی بۆ ئەوێ ،ئینجا ئەی نێچیروان! لێی بگەڕێ زاڵ بێ بە سەری دا و دەستەمۆی بکا کاتێ دێ بۆ سەرچاوەکە ئاو لە گەڵ گیاندارەکان بخواتەوە ئەم با جلەکانی دابکەنێ و شوێنە داپۆشراوەکانی لەشی دەربخا و قەشەنگی خۆی بنوێنێ ئەگەر چاوی پێ کەوت لێی نزیک ئەبێتەوه و بۆی ئەکشێ 666
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
ئەوسا گیاندارەکانی کە لە دەشتەکان دا لە گەڵی گەورە بون لێی ئەتەکنەوە" ئامۆژگاریەکانی باوکی لە گوێ گرت نێچیروان چو بۆ الی گلگامێش کەوتە رێ گەیشتە شاری ئوروک لە بەر دەم گلگامێش دا راوەستا و پێی وت: "کابرایەکی سەیر هەیە لە هەردەکانەوە هاتۆتە خوارێ لە هەمو ئەوانەی ئەم واڵتە بەهێزترە ،توانایەکی بێئەندازەی هەیە لە هێز و توانای زۆردا وەکو ئانویە بە دەشتەکان دا ئەسوڕێتەوە و گیا ئەخوا لە گەڵ گیاندارانی کێوی ئەلەوەڕێ و لە گەڵ ئەوان ئاو لە سەرچاوەکە ئەخواتەوە ترسام ،نەموێرا لێی نزیک بکەومەوە هەمو چاڵی تەپکەکانی هەڵم کەند بون ئەو پڕی کردونەتەوە تۆڕەکانی دام نابونەوە پچڕاندونی وای کردوە نێچیر و گیانداری کێوی لێم ئەڕەوێنەوە لە راوی دەشت بەشبڕاوی کردوم" گلگامێش ئاخافت ،بە نێچیروانی وت: "هەی نێچیروان! رابە بڕۆ کەنیزێکی سۆزانی لە گەڵ خۆت ببە کاتێ ئەو دێت بۆ سەر چاوە بۆ ئاودانی گیاندار با ئەم جلەکانی داکەنێ و جوانیە داپۆشراوەکانی لەشی خۆی دەر بخا ئەگەر بینی لێی نزیک ئەبێتەوە و رائەکێشرێ ئەوسا گیاندارەکانی کە لە دەشتەکان دا لە گەڵی گەورە بون لێی ئەتەکنەوە" راوکەرەکە کەنیزێکی سۆزانی لە گەڵ خۆی برد جمین ،کەوتنە رێ رۆژی سێیەم گەیشتنە جێی مەبەست نێچیروان و کەنیز لە شوێنەکەدا خۆیان مەاڵس دا و مانەوە رۆژێک و دوان لە سەرچاوەکە چاوەڕێ بون ئینجا گیانداری کێوی بۆ ئاوخواردنەوە هاتنە سەر ئاوەکە
ستونی چوارەم
گیاندارە کێویەکان هاتنە سەر ئاوەکە ،شاد و دڵی خۆش بو ئەنکیدو کە لە هەردەکان لە دایک بوبو لە گەڵ ئاسکەکان دا گیای ئەخوارد و ،لە گەڵ گیاندارەکان دا ئەهاتە سەر ئاوەکە بەوە دڵی خۆش ئەبو لە گەڵ چوارپێکان دا لە سەر ئاوەکە بو کەنیز چاوی پێ کەوت ،کابرا دڕندەکەی بینی 666
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
کەنیز زەبەالحێکی دی کە لە قواڵیی دەشتەکانەوە هاتوە نێچیروان چرپانی بە گوێی دا: "کەنیز! ئەمە ئەوە ئیتر مەمکەکانتی بۆ روت کە شوێنە داپۆشراوەکانی لەشتی بۆ هەڵماڵە تا قەشەنگیەکانی ببینێ مەسڵەمێرەوە ،تێکەڵی بە ،ئارەزوی تێدا بخرۆشێنە هەر کە بینیتی لێت ئەئاڵێ تۆش کراسەکەت فڕی بدە ،با خۆی بدا بە سەرتا کابرای دڕندە فێری هونەری ژن بکە گیاندارەکانی لە دەشتەکان دا لە گەڵی گەورە بون لێی ئەتەکنەوە ئەگەر هۆگری تۆ ببێ و خۆشی بوێی" کەنیز مەمکی دەرهێنا ،خۆی هەڵماڵی ئەویش خۆشیی لە قەشەنگیی لەشی ئەم وەرگرت نەسڵەمیەوە ،ئارەزوی بەتینی تێدا خرۆشان ئەم جلەکانی داکەند ،ئەویش خۆی دا بە سەری دا کابرای دڕندەی فێری هونەری ژن کرد کەوتە داوی و هۆگری بو ئەنکیدو شەش رۆژ و حەوت شەو لە گەڵ کەنیز رایبوارد پاش ئەوەی لە جوانیەکانی تێری خوارد روی وەرگێڕا بە الی ئاشنا گیاندارە کێویەکانی دا بەاڵم ئاسکەکان هەر کە ئەنکیدویان بینی یەکسەر هەڵیان تیزان دڕندەکانی دەشتەکە لە نزیکی رەوینەوە ئەنکیدو ،تاسا ،بڕستی لێ بڕا ویستی شوێنیان بکەوێ ،کەچی ئەژنۆکانی لە دوی نەئەهاتن ئەنکیدو داهێزرا بو ،وەکو جاران ،نەیئەتوانی را بکا بەاڵم بو بە یەکێکی ژیر ،خاوەن هەست و هۆشێکی فراوان گەڕایەوە لە بەر پێی کەنیزدا هەڵتوتا چاوی بڕیە دەموچاوی گوێی بۆ شل کرد چی پێ ئەڵێ ،پێی وت: "ئەنکیدو تۆ ئێستا ژیری شێوەی خودات لێ نیشتوە ئیتر بۆچی لە دەشتەکان دا لە گەڵ گیانداران دا ئەسوڕێیتەوە؟ وەرە بتبەم بۆ ئوروکی شورەدار بۆ یانەی پیرۆز ،نشینگەی ئان‌و و ئیشتار کە گلگامێشی خاوەن زۆر و توانای لێ ئەژی وەکو گاکێوی بە سەر هەمو خەڵک دا زاڵە" 666
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
قسەکانی لێ وەرگرت ،دڵی خۆش بو چونکە ئەیویست هاودەمێکی هەبێ ئەنکیدو وەاڵمی کەنیزی دایەوە پێی وت: "دەی ژنەکە! بمبە بۆ یانەی پاک ،نشینگەی ئان‌و و ئیشتار کە گلگامێشی خاوەن زۆر و توانای لێ ئەژی و وەکو گاکێوی بە سەر هەمو خەڵک دا زاڵە من روبەڕوی ئەبمەوە و بە قسەی رەق ئەیدوێنم"
ستونی پێنجەم
لە ناو جەرگەی ئوروک دا ئەنەڕێنم" :من بەهێزترم بەڵێ! منم ئەوەی چارەنوسەکان ئەگۆڕێ ئەوەی لە هەردەکان لە دایک بوبێ ،ئەوە بەهێزترە" (کەنیز وتی): "دەی وەرە با بڕۆین تا روخسارت ببینێ رێنوێنیت ئەکەم بۆ الی گلگامێش ،من ئەزانم لە کوێیە بەڵێ! ئەی ئەنکیدو وەرە بۆ ئوروکی شورەدار لەوێ کە خەڵک بە جوانترین خشڵ خۆیان ئەڕازێننەوە و هەمو رۆژێ وەکو جەژن ئاهەنگ ئەگێڕن لەوێ ....کوڕان... کچانی ...قەشەنگ بۆنی عەتریان لێ دێ مەزنەکان کێش ئەکەن بۆ ناو خەوتنگەکانیان تۆش ئەی ئەنکیدو کە بە تەمای خۆشگوزەرانیت گلگامێشی ئەهلی رابواردنت پیشان ئەدەم ئەبێ سەیری بکەیت و لە روخساری بڕوانی ئەیبینی بە پیاوەتی و توانای خۆیەوە ئەنازێ لەشی بە رابواردن و ئارەزو رازاوەتەوە لە تۆ بە تواناترە ،شەو و رۆژ ناسرەوێ تۆش ئەی ئەنکیدو واز بێنە لە غەڕایی و خۆهەڵکێشان شاماش ئاگای لە گلگامێشە و خۆشی ئەوێ ئان‌و و ئینلیل و ئایا تێگەیشتنێکی زۆریان پێ بەخشیوە پێش ئەوەی تۆ لە هەردەکانەوە بجمێی گلگامێش لە ئوروک تۆ لە خەودا ئەبینێ" بە راستی گلگامێش لەو کاتەدا لە خەو بێ‌دار بوەوە دەستی کرد بە گێڕانەوەی خەونەکەی بۆ دایکی ،وتی: 667
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
"دایکە! دوێشەو خەونێکم دیوە بینیم من بە فیزەوە بە ناو پاڵەوانەکان دا ئەڕۆیشتم ئەستێرەکانی ئاسمان دەرکەوتن یەکێکیان ،وەکو هەسارەی ئاسمانیی ئان‌و ،بە سەر من دا کەوت ویستم لە سەر خۆمی البدەم قورس بو نەمتوانی ویستم بیلەقێنم نەمتوانی بیجوڵێنم خەڵکی ئوروک لێی کۆبونەوە خەڵک تێی وروکان و پاڵیان بەیەکەوە ئەنا پاڵەوانەکان دەوریان دا هاوڕێکانم قاچیان ماچ ئەکرد منیش خۆشم ویست و دانەویمەوە بۆی وەکو چۆن بۆ ژنێ دائەنەوم هەڵمبڕی و هاویشتمە بەر پێت تۆش کردت بە هاوتای من" نینسون ،دایکی گلگامێش ،بینای زانا ،شارەزای هەمو شت ،بە گلگامێشی وت: "بینینی ئەستێرەی ئاسمان ،هاوتاکەتە کە وەکو هەسارەی ئاسمانیی ئان‌و بە سەر تۆدا کەوت ئەوەی ویستت الیبەری و قورس بو نەتتوانی ویستت بیلەقێنی و نەتتوانی تۆش خۆشت ویست و بۆی دانەویتەوە وەکو چۆن بۆ ژنێ دائەنەوی ئینجا هاویشتتە بەر پێی من من خۆم کردومە بە هاوتای تۆ ئەوە هاوەڵێکی بەهێزە ،لە تەنگانەدا دۆستێکی هاوکارە بەهێزترینی واڵتە و خاوەن زاتێکی پتەوە ورەی وێنەی ورەی ئانویە خاوەن توانایەکی زۆرە ئەوەش کە تۆ خۆشت ویستوە و بۆی دانەویوی وەکو چۆن بۆ ژنێ دائەنەویت واتە لە گەڵت ئەبێ و دەستت لێ بەر نادا ئەمەیە لێکدانەوەی خەونەکەت" ئینجا گلگامێش خەونێکی تری بۆ دایکی گێڕایەوە: "دایکە! خەونێکی ترم دیوە لە ئوروکی شورەداردا تەورێک دانرا بو خەڵکی ئوروک لێی کۆبونەوە و تێی وروکان منیش حەزم لێ کرد ،بۆی دانەویمەوە وەکو ژن بێ ئینجا هاویشتمە بەر پێت تۆش کردت بە هاوتای من"
660
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
دایکی گلگامێش ،دانای خۆشەویست ،بە کوڕەکەی وت نینسون ،دانای بینا ،بە گلگامێشی وت: "ئەو تەورەی بینیوتە ،پیاوە ئەوەش کە خۆشت ویستوە و بۆی دانەویوی کە وەکو بۆ ژن دانەویتەوە من ئەیکەم بە هاوتای تۆ لێکدانەوەکەی ئەوەیە :هاوڕێیەکی بەهێز ،دۆستێکی هاوکار ،دێتە ال‌ت بەهێزترینی واڵتە و خاوەن زاتێکی پتەوە ورەی وێنەی ورەی ئانویە خاوەن توانایەکی زۆرە" گلگامێش دەمی کردەوە بە دایکی وت: "خۆزگە ئەم نوقاڵنەیە ،بە ویستی ئینلیلی مەزن ،ئەهاتە دی هاوڕێیەکم ئەبو دۆستێکی ئامۆژگاریکار بوایە منیش ئەبومە هاوڕێ و دۆستی دڵسۆزی ئەو"
خشتی دوەم
لە کاتێک دا گلگامێش لێکدانەوەی خەونی دوەمی ئەپرسی کەنیز ئەنکیدوی ئەدوان ،ئەویش لە بەردەمی دا هەڵتوتا بو هەردوکیان خەریکی خۆشەویستی و رابواردن بون ئەنکیدو هەردەکانی شوێنی لە دایکبونی خۆی لە بیر چوبوەوە ئەنکیدو شەش رۆژ و حەوت شەوی بە دڵداری لە تەک کەنیز بەسەربرد ئینجا کەنیز بە ئەنکیدوی وت: "ئەنکیدو هەرچەند سەیرت ئەکەم ،الی من لە خوا ئەچی لە بەرچی بە دەشتەکان دا ئەسوڕێیتەوە و لە گەڵ گیانداران ئەلەوڕێی وەرە با من دەستت بگرم بتبەم بۆ ئوروکی پڕ لە بازاڕ بۆ یانەی پیرۆزی نشینگەی ئان‌و هەستە ئەنکیدو دەستت بگرم بتبەم بۆ ئایئانا نشینگەی ئان‌و ئەو جێیەی گلگامێشی توانا و بەکاری لێیە ئەوسا تۆ چەندە خۆتت خۆش ئەوێ ئەوەندەش ئەوت خۆش ئەوێ دەی رابە لە سەر ئەرزی مافوری شوانان" قسەکانی بیست و لە گوێ گرت ئامۆژگاری ژنەکە کاری کردە دڵی بە قسەی کرد ئەویش کراسەکەی کرد بە دو کەرتەوە نیوەی کردە بەری ئەو ،خۆیشی نیوەکەی تری پۆشی پەلی گرت وەکو چۆن پەلی مناڵ ئەگیرێ بردی بۆ کۆڵیتی شوانەکان ،بۆ الی کۆزەکان شوانەکان لێی کۆبونەوە 665
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ستونی سێیەم
بە شیری گیاندارانی کێوی پەروەردە بوبو کاتێ نانیان بۆ دانا سەری سوڕما و پەشۆکا بە وردی تێی روانی بەڵێ ئەنکیدو نازانێ چۆن نان ئەخورێ چونکە بە مژینی شیری گیانداری کێوی راهاتبو فێر نەکرابو بادەی بەهێز چۆن ئەخورێتەوە کەنیز دەمی کردەوە بە ئەنکیدوی وت: "ئەنکیدو! نانەکە بخۆ ئەمە مایەی ژیانە بادە بەهێزەکە بخۆرەوە ئەمە نەریتی واڵتە" ئەنکیدو لە نانەکەی خوارد تا تێر بو لە بادە بەهێزەکەش حەوت پەرداخی خواردەوە گیانی کەوتە فڕین و سنگی کرایەوە ،دڵی خۆش بو ،روی گەشایەوە لەشە تیسکنەکەی پاک کردەوە بە رۆن چەوری کرد بو بە مرۆڤ ،بەرگی پۆشی وەک زاوای لێ هات چەکەکەی هەڵگرت کەوتە راونانی شێرەکان بۆ ئەوەی شوانەکان بە شەو ئاسودە بن گورگی رەتاند و شێری بەزاند شوانەکان توانییان بە شەو بە دڵنیایی هەڵئاژێن ئەنکیدو بو بە پاسەوان و یاریدەدەریان ئەوە پیاوی بەهێز و یەکە پاڵەوان ......
ستونی چوارەم
...... ئەنکیدو دڵخۆش بو ،بەزم و ئاهەنگی گێڕا کە چاوی هەڵبڕی کابرایەکی بینی بە کەنیزی وت" :هەی کەنیز! ئەو کابرایەم بۆ بێنە بۆچی هاتوە بۆ ئێرە؟ ئەمەوێ ناوی بزانم" کەنیز کابرای بانگ کرد ،هاتە الی ،بینی و پێی وت: "کابرا پەلەی چیتە؟ لەبەرچی ئەم رێ سەختەت پێواوە؟" کابرا دەمی کردوە بە ئەنکیدوی وت: " هەڵی کوتاوەتە سەر یانەی کۆبونەوە کە دانراوە بۆ خەڵک و بۆ زەماوەن نەنگی و گاڵویی لە شارەکەدا باڵ‌و کردۆتەوە رە وشتی قێزەون و بێگاری بە سەر شارە نەگبەتەکەدا سەپاندوە تەپڵیان تەرخان کردوە بۆ شای ئوروکی خاوەن بازاڕەکان 665
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
بۆ ئەوەی بە پێی دەنگەکەی ،ئەو بوکە هەڵبژێرێ کە ئارەزوی لێیەتی بۆ گلگامێش ،شای ئوروکی خاوەن بازاڕ ،تەپڵ لێ ئەدرێ تا بوک هەڵبژێرێ پێش هاوسەرەکەی ئەو ،لە پێش مێردەکەی دا ،ئەبێ بە زاوای یەکەم (ئەوان ئەڵێن) خودا وای ویستوە بڕیاری بۆ دراوە لەوەتی ناو‌کی بڕاوە" کابرا کە ئەم قسانەی گێڕایەوە ئەنکیدو روی گرژ بو .....
ستونی پێنجەم
ئەنکیدو پێش کەوت ،کەنیزیش لە دوایەوە کاتێ گەیشتە ناو ئوروکی خاوەن بازاڕی گەورە خەڵک لێی کۆبونەوە کاتێ لە شەقامی ئوروک ،لە شوێنی بازاڕ ،راوەستا خەڵک لێی گردبونەوە ،ئەیان وت: "ئەمە لە بیچم دا هاوتای گلگامێشە بەاڵم بااڵی لەو کورتترە و ئێسقانی لەو پتەوترە بەهێزترینی ئەوانەی دەشتەکانە ،خاوەن توانای زۆرە شیری گیانداری دەشتەکانی خواردوە ئوروک دەنگی تەقەتەقی چەکی لێ نابڕێ" پاڵەوانەکان خۆشییان پێ کەوت و وتیان: "پاڵەوانێکی مڵۆزم بۆ پاڵەوانە قۆزەکە پەیدا بوە بەڵێ بۆ گلگامێش ،هاوشێوەی خودا ،هاوتا و هاووێنەی بۆ پەیدا بوه" کە خەوتنگەیان بۆ ئاشخارا ئامادە کرد گلگامێش هاتە نزیکی بۆ ئەوەی شەو بچێتە پاڵ خواژن ئەنکیدو لە سەر رێی دا وەستا رێگەی چونە ژورەوەی لە رودا داخست
ستونی شەشەم
....... گلگامێش ئەنکیدوی خرۆشاوی بینی کە لە هەردە لە دایک بوە و قژە درێژەکەی سامی داوە بە سەری هەڵی کوتایە سەری و پەالماری دا ....... لە بازاڕی واڵت دا بە یەک گەیشتن ئەنکیدو بە قاچ دەرگای ماڵەکەی لە گلگامێش گرتوە رێی نەدا گلگامێش بچی بۆ ناو خەوتنگاکە باوەشیان کرد بە یەکتری دا 665
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
زۆرانیان ئەگرت ،وەکو دو گاکێوی ئەیانبۆڕاند ئەستونی دەرگاکەیان شکان و دیوارەکە لەرزی هەردوکیان یەکترییان گرت بو گلگامێش و ئەنکیدو وەکو دو گاکێوی خۆیان راگرت بو ،یەکتریان ئەهێنا و ئەبرد کاتێ گلگامێش دانەویەوە و پێی لە زەوی گیر کرد بو (بۆ ئەوەی ئەنکیدو بەرز بکاتەوە) ئاوڕی دایەوە ویستی بەردەوام بێ بەاڵم توڕەبونەکەی نیشتەوە کە توڕەبونەکەی نیشتەوە ئەنکیدوش پێی وت: "تۆ یەکە پیاوی ،دایکێ تۆی بوە ،نینسون ،چێڵی کێوی پیرۆزە، ئینلیل سەری بە سەر خەڵک دا بەرز کردی شاهێتی مرۆڤی بە تۆ بەخشی"
خشتی سێیەم ستونی یەکەم
...... (سەرەتاکەی شێواوە. بۆ ئەوەی روداوەکانی پێکەوە ببەسترێنەوە لە گەڵ پاشماوەی خشتەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەم لێک دراون .... وا دەرئەکەوێ گلگامێش و ئەنکیدو بو ن بە هاوڕێ گلگامێش لە کابرایەکی زۆردارەوە گۆڕاوە بۆ کەسێکی تر کە ئەیەوێ بچێ بۆ جەنگەڵی دارکاژ خومبابا رەمزی بەدیی لە ناو ببا. ....... ئەنکیدو گەرەکێتی ژیوانی بکاتەوە) ...... لە بەر چی گەرەکتە ئەم کارە ئەنجام بدەی؟ بۆچی بڕیارت داوە بچی بۆ جەنگەڵەکە؟ ..... یەکترییان ماچ کرد و پەیمانی دۆستایەتییان بەست ..... دایکی گلگامێشی ،شارەزای هەمو شت ،دەستی بۆ شاماش بەرز کردەوە
ستونی دوەم
........ دڵی ئەنکیدو پڕ بو لە خەم ،چاوەکانی پڕ بون لە فرمێسک هەناسەی ساردی هەڵکێشا گلگامێش دڵی دایەوە پێی وت: 666
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
"هاوڕێ! بۆچی چاوەکانت فرمێسکیان تێ زاوە دڵت پڕ بوە لە خەم ،هەناسەی سارد هەڵ ئەکێشێ؟" ئەنکیدو دەمی کردەوە بە گلگامێشی وت: "هاوڕێ! وا هەست ئەکەم خەریکە ئەخنکێم هەردو باسکم داهێزراون تینوتاوم تێدا نەماوە" گلگامێش روی دەمی کردە ئەنکیدو وتی: "لە جەنگەڵەکە خومبابای ترسناکی لێیە با بچین من و تۆ بیکوژین بۆ ئەوەی بەدیی لە سەر ئەرز بسڕینەوە" .... ئەنکیدو دەمی کردەوە بە گلگامێشی وت: "هاوڕێ! کاتێ لە دەشتەکان و هەردە بەرینەکان دا لە گەڵ گیاندارەکان دا ئەسوڕامەوە ،زانیم جەنگەڵەکە لە هەر الیەکیەوە ماوەی دەهەزار سەعات درێژ ئەبێتەوە کێ ئەوێرێ بچێتە ناو قواڵییەکەیەوە نەڕەی خومبابا وەکو گرمەی تۆفانە ئاگر لە دەمی دەر دێ ،هەناسەکانی کوشندەن! لە بەرچی گەرەکتە ئەم کارە ئەنجام بدەی؟ کەس ناتوانێ پەالماری خومبابا بدا" گلگامێش دەمی کردەوە بە ئەنکیدوی وت: "بڕیارم داوە بە چیاکانی دارکاژدا هەڵ زنێم بچمە ناو جەنگەڵەکەوە ،بۆ ناو نشینگەی خومبابا لە گەڵ خۆم تەورێ ئەبەم شەڕی پێ بکەم تۆ بۆ خۆت لێرە بە ،من بە تەنیا ئەڕۆم" ...... ئەنکیدو دەمی کردەوە بە گلگامێشی وت: "چۆن ئەتوانین بچینە ناو جەنگەڵی دارکاژەوە، پاسەوانەکەی ،ئەی گلگامێش ،جەنگاوەرێکە خەو ناچێتە چاوی؟ ...... ئینلیل دایناوە جەنگەڵی دارکاژ بپارێزێ بیچمەکەی وا داڕشتوە خەڵک بترسێنێ نەڕەی خومبابا وەکو گرمەی تۆفانە" گلگامێش دەمی کردەوە بە ئەنکیدوی وت: "هاوڕێ! کێ ئەتوانێ هەڵکشێ بۆ ئاسمان 666
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
تەنیا خواکانن کە هەتا سەر لە گەڵ شاماش ئەژین بەاڵم رۆژگاری مرۆڤ دیاری کراوە هەرچییان کردوە بە با ئەچێ کەچی تۆ وەهات لێ هاتوە هێمان ئێمە لێرەین لە مردن ئەترسی ئەی کوا هێزی قارەمانێتیەکەت کەواتە من پێشت ئەکەوم با دەنگی تۆ با‌نگم بکا :پێشکەوە ،مەترسە! ئەگەر کوژرام ناوم نەمر ئەبێ ،نەوەکانی داهاتو کە لە دایک ئەبن پێم ئەڵێن: گلگامێش لە زۆرانی خومبابای دێودا کوژراوە" ........ "بەم قسانەت دڵتەنگت کردوم من دەستم درێژ ئەکەم و درەختەکانی کاژ ئەبڕم بۆ ئەوەی ناوێکی نەمر بۆ خۆم دروست بکەم هاوڕێ! فەرمان دەر ئەکەم بۆ چەکسازەکان ،بە ئامادەبونی خۆمان چەکمان بۆ دروست بکەن" فەرمان دەرچو بۆ چەکسازەکان ،ئەوانیش کۆبونەوە و کەوتنە راوێژ چەکی گەورەیان دروست کرد :تەوریان داڕشت هەریەکەیان سێ وەزنە بو شمشێری گەورەیان داڕشت دەمی هەر یەکێکیان دو وەزنە و مشتۆکانیان سی مەن و ،کێالنەکانی لە زێڕ هەریەکەیان سی مەن بو گلگامێش و ئەنکیدو چەکدار بون بە چەکی هەر یەکەیان دە وەزنە بو خەڵک لە شەقامەکانی ئوروک لە بەر دەرگای حەوت الشیپانەیی دا کۆبونەوە خەڵک گلگامێشی لە کۆاڵنەکانی ئوروکی خاوەن بازاڕدا بینی پیرەکانی ئوروک لە بەردەم گلگامێش دا هەڵتروشکان ،ئەویش قسەی بۆ کردن .بەمجۆرە بۆیان دوا: "ئەی پیرەکانی ئوروکی خاوەن بازاڕ گوێ بگرن ئەمەوێ ،من گلگامێش ،ببینم ئەوەی باسی ئەکەن ئەوەی ناوەکەی واڵتانی لە ترس پڕ کردوە بڕیارم داوە لە جەنگەڵی کاژدا بە سەری دا زاڵ بم واڵت هەواڵی کوڕی ئوروک ببیستێ دەربارەی من بڵێن :نەوەی ئوروک چەند ئازا و خورتە! دەستم درێژ ئەکەم ،دارکاژ ئەبڕم بەوەش ناوێکی نەمر بۆ خۆم تۆمار ئەکەم" پیرەکانی ئوروکی خاوەن بازاڕ وەاڵمیان دایەوە ،بە گلگامێشیان وت: "ئەی گلگامێش تۆ هێمان الوی و ئەنجامی ئەوەی بە تەمای بیکەی نازانی ئێمە بیستومانە خومبابا بیچمێکی سەیر و ترسناکی هەیە کێ بەرگەی چەکەکانی ئەگرێ؟ 666
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
لێڕەوارەکەش لە هەمو الیەکیەوە دەهەزار سەعاتی دوبارە درێژ ئەبێتەوە کێ ئەتوانێ بچێتە ناویەوە نەڕەی خومبابا وەکو گرمەی تۆفانە ئاگر لە دەمی دەردێ و هەناسەکانی کوشندەن لەبەرچی ئارەزوی ئەنجامدانی ئەم کارەت هەیە کەس بەرگەی خومبابا ناگرێ" کاتێ گلگامێش ئەم قسانەی لە ئامۆژگاریکارەکا نی بیست لە دەوری خۆی روانی و روی کردە هاوڕێکەی و پێکەنی ،وتی: "هاوڕێ! چۆن وەاڵمیان بدەمەوە؟ وەاڵمیان بدەمەوە بڵێم من لە خومبابا ئەترسم؟ بە درێژایی ژیانم ئیتر لە ماڵ دەرناچم؟ ........ ئینجا پیرەکانی ئوروک بە گلگامێشیان وت: "بە هیوای ئەوەی خوای پارێزەر پشتیوانت بێ بە هیوای ئەوەی بە سەالمەتی لە رێگەی گەڕانەوەت دا بتگێڕێتەوە بە سەالمەتی بتهێنێتەوە بۆ مینای ئوروک" ئینجا گلگامێش کڕنوشی بۆ خوا شاماش برد و نزای کرد "ئەی شاماش من ئەڕۆم دەستی نزا بۆ تۆ هەڵئەبڕم بە سەالمەتی بمهێنەرەوە بۆ مینای ئوروک بە هیوای ئەوەی گیانم چاکە و فەڕی بەر بکەوێ" ئینجا گلگامێش هاوڕێکەی داوا کرد و بەختی لێ پرسی ........
خشتی شەشەم
فرمێسک بە روی گلگامێش دا هاتە خوارێ ....... چەکەکانیان بۆ هێنا و شیرە گەورەکانیان پێدا کرد کەوان و تیریان دایە ،تەورەکانی هەڵگرت کەوانی ئەنشانی کردە شانی و شیرەکەی کرد بە قەدی دا خەڵک هاتن بۆ الی گیل گامێش و هیوای گەڕانەوەی زویان بۆ خواست پیرەکان دەسخۆشییان لێ کرد و ئامۆژگارییان بۆ سەفەرەکەی پێ دا پێیان وت: "شاها! ئێمە لە ئەنجومەنی راوێژدا گوێڕایەڵی تۆ بوین تۆش گوێ لە ئێمە بگرە پێڕەوی ئامۆژگاریەکانمان بکە 666
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
بە تەنیا پشت بە هێزی خۆت مەبەستە لە کارەکەت ورد بەرەوە و خۆت بپارێزە با ئەو پێش بکەوێ تۆ بکەوەرە دوای با ئەنکیدو لە پێشتەوە بڕوا ،ئەو رێگاکە شارەزایە پێشتر پێی دا رۆیشتوە رێگەی جەنگەڵی دارکاژ بەڵەدە ،با بچێتە ناو کون و کەلێنەکانیەوە ئەوەی لە پێشەنگ دا بێ هاوڕێکەی ئەپارێزێ با وریا بێ و ،هوشیاری پاراستنی خۆی بێ خۆزگە شاماش ئارەزوەکانی بە دی ئەهێنای خۆزگە چاوەکانت ئەوەی بدیایە کە بە دەم وتت خۆزگە کوێرەڕێ داخراوەکانی بۆ ئەکردیتەوە رێگەی رۆیشتنی بۆ خۆش ئەکردی و گەوەی شاخەکانی لە بەر پێت دا تەخت ئەکرد خۆزگە شەو مایەی خۆشی و شادی بۆ ئەهێنای خۆزگە لوگالباندا پشتگیری ئەکردی وای لێ بکردیتایە ئارەزوەکانت بێنە دی وەکو مناڵ ئاواتەکانت جێبەجێ بونایە پاش کوشتنی خومبابا ،کە تۆ بۆی ئەچی ،هەردو پێت بشۆرە لە حەسانەوەی ئێوارەدا چااڵوێ هەڵکەنە با جەوەندەکەت هەمیشە پڕ بێ لە ئاوی پاک ئاوی سارد لە شاماش نزیک بکەرەوە ناوی لوگالباندا سەرومڕ بڵێرەوە"
ستونی سێیەم
گلگامێش دەمی کردەوە بە ئەنکیدوی وت: "دەی هاوڕێ با بچین بۆ پەرستگای ئەیگالما بۆ بەردەم نینسون ،شاژنی مەزن نین سونی دانای بینای هەمو شت زان ئامۆژگاریمان ئەکات و هەنگاوەکانمان پتەو ئەکا" گلگامێش و ئەنکیدو بەرەو ئەیگالما چون گلگامێش چوە بەردەم نینسون ،شاژنی مەزن گلگامێش چوە ژورەوە و لێی نزیک بوەوە ،وتی: "ئەی نینسون! بڕیارم داوە کارێکی گەورە بکەم بە تەمای سەفەرێکی دورم بۆ نشینگەی خومبابا ئەچم بۆ شەڕێ ئەنجامەکەی نازانم بە تەمای پێوانی رێگایەکم تولەڕێکانی شارەزا نیم تا ئەو رۆژەی تێی دا ئەڕۆم و ئەگەڕێمەوە 666
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
تا ئەگەمە جەنگەڵی گەورەی دارکاژ و خومبابا ئەکوژم و هەرچی بەدییەک لە سەر روی ئەرزە ،شاماش رقی لێیەتی ،ئەیسڕمەوە الی شاماش بۆم بپاڕێرەوە" ئەودەم نینسون چوە ژورەکەی خۆی کەوایەکی پۆشی شایستەی لەش و الری بێ خشڵێکی رازاوەی کرد بە خۆی دا شایستەی سنگی بێ تاجێکی نایە سەری ئینجا سەرکەوتە سەربان و پێشکەوت بۆ الی شاماش بوغوردی سوتان قوربانیی پێشکەش کرد و دەستی بۆ شاماش هەڵبڕی ،وتی: "بۆچی دڵێکت داوە بە کوڕەکەم نائارامە ئۆقرە ناگرێ؟ ئێستاش هانت داوە سەفەرێکی دور بکا بۆ نشینگەی خومبابا توشی شەڕێ ئەبێ ئەنجامەکەی نازانێ رێگایەک ئەپێوێ رێچکەکانی شارەزا نیە تا ئەو رۆژەی تێی دا ئەڕوا و ئەگەڕێتەوە تا ئەگاتە جەنگەڵی دارکاژ و خومبابا ئەکوژێ هەرچی بەدییەکی لە سەر روی ئەرزەو تۆ رقت لێیەتی ئەسڕێتەوە خۆزگە بوکەکەت ئای بیری ئەخستیتەوە تا بە پاسەوانی شەو و ئەستێرە و سینی باوکتی بسپێری کاتێ تۆ لە ئاسمان ئاوا ئەبی"
ستونی چوارەم
...... ئینجا بغوردی کوژانەوە ،کەوتە نزاکردن ،رەبەنەکان و کەنیزەکە پیرۆزەکان و زێوانەکانی کۆکردەوە ئەنکیدوی بانگ کردە الی خۆی ،راسپاردەی دایە ،وتی: "ئەی ئەنکیدوی خورت ،ئەگەرچی لە منداڵدانی من دا نەگوراوی بەاڵم لە ئێستاوە تۆم کرد بە کوڕی خۆم" ئینجا ملوانکەیەکی گەوهەری کردە ملی بۆ ئەوەی لێی دڵنیا بێ پێی وت: "وا من ئێستا متمانەت پێ ئەکەم کوڕەکەمت پێ بسپێرم بە سەالمەت بۆم بگەڕێنەرەوە" ..........
667
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
پاش بیست سەعاتی دوبارەی سەفەر بە توێشویەکی کەم پاش سی سەعاتی دوبارە راوەستان بۆ بەسەربردنی شەو ماوەی سەفەری مانگ و نیوێکیان بە سێ رۆژ بڕی چااڵوێکیان هەڵکەند و لە خوا شاماش نزیک بونەوە پاش ئەوەی ئەو رێ درێژەیان پێوا گەیشتنە نزیک دەراوی جەنگەڵ دەراوێکی سەیر بو دیمەنەکەی سەری سوڕمانن ،هێشتا نەگەیشتبونە جەنگەڵ دیمەنی درەختی کاژ لە دەراوەکەی دا سەرنجی راکێشان بەرزاییان حەفتاودو باڵ و پانیی دەراوەکەش بیست و چوار باڵ بو دێوێکیان بینی خومبابا لەوێ داینا بو بیپارێزێ ئەنکیدو ،گلگامێشی هاوڕێی هان دا پێش بکەوێ بۆ ئەوەی پاسەوانەکە بگرێ بەر لەوەی چەکەکەی لێ بسێنێ گلگامێش غیرەت گرتی ،هەردو هاوڕێ بە پەلە پەالماریان دا و کوشتیان بەاڵم کە ئەنکیدو ویستی بچێتە ناو جەنگەڵەکە بە هۆی دەرگا ئەفسوناویەکەوە هێزی لە بەر بڕا ،گلگامێشی گاز کرد ،لە هاتن هوشیاری کردەوە بەاڵم گلگامێش هاوڕێکەی هان دا پێی وت: "پاش ئەوەی ئەم هەمو ناڕەحەتیەمان دی و ئەم رێگە دورەمان پێوا ئەشێ بە نائومێدی بگەڕێینەوەی بۆ ئەو جێیەی لێوەی هاتوین؟ تۆ کە شەڕ و چورتمت دیوە ،غیرەت بدە بەر خۆت و لە گەڵم بە ئازایەتیەکەتت بۆ دێتەوە ،ترس و سستیت ئەڕەوێتەوە ئاخۆ هاوڕێکەم شایانی ئەوەیە سڵ بکاتەوە و دوا بکەوێ؟ نەخێر هاوڕێ ئەبێ بڕۆین بۆ پێشەوە بچینە ناو جەرگەی جەنگەڵەکەوە هەر یەکەمان ئەویتر بپارێزێ ،خۆ ئەگەر لەم شەڕەدا گالین دوای خۆمان ناوێکی نەمر بەجێ ئەهێڵین" ........ هەردو پاڵەوان لە دەراوی جەنگەڵ تێپەڕین گەیشتنە ناوجەرگەکەی ،چیای سەوزیان بەدی کرد ،لە دیمەنی جەنگەڵی دارکاژ و جوانیە ئەفسونیەکەی سەریان سوڕما ،شوێنپێی دێوی جەنگەڵ خومبابایان هەڵگرت لە ناو ئەوانەی بینییان کێوی کاژی تایبەت بە ماخوایان بینی کە تەختی ماخوا ئەرنینی ئیشتار بو کە دارکاژەکان لەبەردەم ئەو کێوەدا بە بەرزیی سێبەریان کرد بو کە خۆشی و شادییان ئەهێنا لە کاتی ئاوابونی رۆژدا گلگامێش چااڵوێکی هەڵکەند و نزیک کەوتەوە بە شاخەکەدا هەڵزنا و ئاوی پیرۆزی رشت و توێشوی دەرهێنا داوای لە کێوەکە کرد خەوێکی پێ ببینێ مزگێنی شادی بداتێ ئینجا هەردو هاوەڵ بۆ حەسانەوە هەڵئاژیان زۆرزو خەویان لێ کەوت گلگامێش خەونێکی دی لە خەو هەستا خەونەکەی بۆ هاوەڵەکەی گێڕایەوە وتی: 660
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
"کێ بو بە ئاگای هێنام ئەگەر تۆ نەبویت؟ هاوڕێ خەونێکم دی ،بینیم ئێمە لە بناری کێوێک دا راوەستا بوین لە ناکاو کێوەکە هەرەسی هێنا ،ئێمەش ،من و تۆ ،وەکو دو مێشی پچکۆلە بوین لە خەونی دوەم دا بینیم کێوەکە هەرەسی هێنا بە سەر من دا روخا و قاچی گرتم .ئینجا روناکیەکی بڵێسەدار دەرکەوت پرشنگی باڵ‌و بوەوە بە سەر ئەرزدا منی لە ژێر کێوەکەدا دەرهێنا و ئاوی دەرخوارد دام دڵم خۆش بو" ئەنکیدو وەاڵمی گلگامێشی هاوەڵی دایەوە و خەوەکەی بۆ لێکدایەوە وتی: " خەونەکەت ،هاوڕێ ،مانایەکی باشی هەیە و مژدەیەکی خۆشە ئەو کێوەی بە سەرتا روخا خومبابایە ،ئێمەش بە سەری دا زاڵ ئەبین و ئەیکوژین" دیسان بە کێوەکەدا هەڵزنانەوە گلگامێش خەونێکی تری دی وای لێکدایەوە مژدەی سەرکەوتنیانە لە روبەڕوبونەوەی دێ‌و خومبابا دا دەمی روب ەروبونەوەی یەکالکەرەوە نزیک بوەوە ،کاتێ گلگامێش بە وەشاندنی تەورەکەی دەستی کرد بە بڕینەوەی دارکاژەکان ،خومبابا دەنگەکەی بیست توڕە بو ،خرۆشا و نەڕاندی: "چ بێگانەیەک هاتۆتە ناوەوە هێمنی جەنگەڵ و نەونەمامە تازەکانی لە کێوەکەم دا تێک داوە؟ کێیە دارکاژەکان ئەبڕێتەوە؟" خومبابا خۆی ساز دا بۆ پەالماردانیان ،هەردو هاوەڵ ترسیان لێ نیشت لە سەرەڕۆیی خۆیان و لە هاتنیان بۆ ناو جەنگەڵی دارکاژ ژیوان بونەوە لە خوا شاماش پاڕانەوە پشتیوانی‌یان بێ لەم چورتمە دەربچن خوا بە هاواریانەوە چو ،پرسەکە هەڵگەڕایەوە شاماش گێژەڵوکەیەکی توندی هەڵکرد ،کردی بە گژ خومبابا دا شپرزەی کرد ،لە جوڵەی خست ،خۆی دا بە دەستەوە پاڕایەوە نەیکوژن ،ببێتە نۆکەری دیلی گلگامێش و جەنگەڵی جادولێکراو و درەختەکانی بکاتە موڵکی ئەو گلگامێش دڵی نەرم بو خەریک بو وازی لێ بهێنێ ،بەاڵم ئەنکیدوی هاوڕێی هانی دا بیکوژێ ،کوشتیان و سەریان بڕی .....
خشتی شەشەم
گلگامێش قژە درێژەکەی شۆرد و چەکەکەی تیژ کرد پرچەکانی بە سەر شانی دا بەردایەوە جلە چڵکنەکانی داکەند بەرگی خاوێنی پۆشی بە خشڵی جوان خۆی رازانەوە کاتێ تاجەکەی نایە سەری 665
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئیشتاری شکۆدار چاوی هەڵبڕی لە قەشەنگیی گلگامێشی نۆڕی ،گازی کرد: "گلگامێش! وەرە ببە بە هاوسەری هەڵبژێردراوم تۆوی خۆتم پێ ببەخشە خۆشیی لێ وەربگرم تۆ ببە بە مێردم و منیش ئەبم بە ژنت گالیسکەیەکت بۆ سازئەکەم لە بەردی الجیوەرد و لە زێڕ پێچکەکانی لە ئاڵتون و شاخەکانی لە برونز بێ بۆ راکێشانی لە باتی ئێستری گەورە دێوی بروسکەی لێ ئەبەستین کە هاتیتە ناو ماڵەکەوە بۆنی دارکاژی لێ هەڵبسێ ئەگەر بچیتە ناوی الشیپان و سەکۆکانی پێشوازی قاچەکانت بکەن شا و سەردار و گەورەکان لە بەرامبەرت دا بچەمنەوە لە بەروبومی دەشت و شاخ سەرانەت بدەنێ بزنەکانت سێ سێیان ببێ و مەڕەکانت دودو و کەرەکانیشت باری قورس‌تر لە ئێستر هەڵبگرن ئەسپەکانی گالیسکەکەت لە پێشکەوتنا ناوبانگ دەر بکەن گاکانت بە نیرەکانی ملیانەوە نمونەیان نەبێ" گلگامێش دەمی کردەوە ،وەاڵمی ئیشتاری شکۆداری دایەوە: "ئەبێ چیت بدەمێ ئەگەر کردمیت بە ژنی خۆم؟ ئایا رۆن و بەرگت بدەمێ بۆ لەشت؟ ئایا نان و خواردنت بدەمێ کام خۆراک و بادەت بدەمێ شایستەی خەندەی خوایانەیە؟ .............. چ خێرێکم پێ ئەبڕێ ئەگەر تۆم هەڵبژارد بە ژنی خۆم؟ تۆ کوانویەکی لە سەرمادا ئاگرەکەی دائەمرکێتەوە تۆ دەرگایەکی پشتەوەی باو و بۆران ناگێڕێتەوە تۆ تەالرێکی پاڵەوانەکان لە ناوی دا ئەشکێن تۆ قیرێکی هەرکەس هەڵت بگرێ پیسی ئەکەی تۆ تاوێرێ مەڕمەڕی دیوارەکەی ئەڕوخێنی تۆ بەردێکی دوژمن کێش ئەکەیت و تاوی ئەکەی تۆ پاپوجێکی هەرکەس لە پێی بکا قاچی ئەگەزی کام دڵدارت هەتاسەر خۆش ویست؟ کام هاودەمت توانی هەتاسەر رازیت بکا؟ وەرە با کوێرەوەریەکانی دڵدارەکانت بۆ بگێڕمەوە: لە پێناوی تەموز دا ،خۆشەویستی مناڵیت، ساڵ لە دوای ساڵت بە گریان و نوکەنوک بە سەر برد
665
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
حەزت لە مەلی قومری کرد کەچی لێت دا و باڵت شکاند وا ئێستا خراوەتە باخەوە بە کڕوزانەوە ئەچریکێنێ: ئای باڵم! وای باڵم! حەزت لە شێری تەوانا کرد کەچی بۆ ئەوەی بیگلێنی حەوت حەوت چاڵت بۆ هەڵکەند حەزت لە ئەسپی رمبازێن و تەراتێن کرد کەچی قامچی و ئاوزەنگی و هەوسارت لە گەڵ بە کار هێنا ناچارت کرد ماوەی حەوت سەعاتی دوبارە غار بکا نەتهێشت ئاو بخواتەوە تا لێڵی نەکرد سلیلی دایکیت ناچار کرد سەرومڕ بگری و بالڵێتەوە حەزت لە شوانی مێگەلەکە کرد ،کە بەردەوام دەستەوارە نانی بۆ ئەهێنای هەمو رۆژێ گیسکێکی بۆ ئەکوشتیتەوە و بۆی لێ ئەنای کەچی تێت سرەواند و کردت بە گورگ ئێستا ناسیاوە کۆنەکانی ،شوانەکانی مێگەلەکان ،راوی ئەنێن سەگەکانیان تێ بەرداوە القی ئەگەزن حەزت لە ،ئیشوالنو ،باخەوانەکەی باوکت کرد بێ پسان بەرچنەی خورمای بۆ ئەهێنای هەمو رۆژێ خوانەکەی بە خواردنی خۆش ئەڕزانیتەوە کەچی چاوت خستە سەری و پێت وت: وەرە گیانەکەم ئیشوالنو ،با خۆشی لە پیاوەتیت ببینم دەستت بێنە و بیدە لە شوێنە جوانەکانی لەشم ئیشوالنو پێی وتی: چیت لە من ئەوێ؟ بۆچی دایکم نانی نەکردوە من لێی نەخۆم تا نانی نەنگی و سوکی بخۆم؟ زنجی نەیجە زمهەریر ئەگێڕێتەوە؟ تۆ کە گوێت لەم قسانەی ئەو بو گۆپاڵێکت تێ سرەواند کردت بە بۆق هاویشتتە ناوەڕاست... نەئەتوانێ هەڵبەزێتەوە سەرێ و نەئەتوانێ دابەزێتەوە خوارێ ئەگەر منیشت خۆش بوێ چارەنوسی منیش وەکو ئەوان لێ ئەکەی"
665
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئیشتار کە ئەمەی بیست رقی هەستا و هەڵکشا بۆ ئاسمان ئیشتار سەرکەوت و لە بەردەم ئانوی باوکی دا دایە پڕمەی گریان لە بەردەم ئانتومی دایکی دا فرمێسکی هەڵ رشت ،وتی: "باوکە! گلگامێش قسەی پێ وتم و سوکایەتی پێ کردم گلگام ێش خەوشەکان و نەنگیەکان و ریسواییەکانی ژماردم"
گلگامێش شه‌ڕ له‌گه‌ڵ شێرێک و گامێشێک ئه‌کا ئان‌و دەمی کردەوە بە ئیشتاری شکۆداری وت: "تۆ گێچەڵت پێ کردوە ئەوەتە بەرەکەیت چنیەوە گلگامێش ریسوایی و نەنگی و خەوشەکانی ژماردوی" ئیشتار دەمی کردەوە و بە باوکی ،ئانوی ،وت: "باوکە! گایەکی ئاسمانیم بۆ بخوڵقێنە بە سەر گلگامێش دا زاڵ بێ و بیکوژێ ئەگەر گای ئاسمانیم نەدەیتێ دەرگای جیهانی ژێر‌و ئەشکێنم ئەیخەمە سەر گازی پشت مردوەکان هەڵئەسێنمەوە وەکو زیندوەکان بخۆن ئەوسا ژمارەی مردوان لە زیندوان زۆرتر ئەبێ" ئان‌و دەمی کردەوە وەاڵمی ئیشتاری شکۆداری دایەوە وتی: "ئەگەر ئەوە بکەم کە تۆ لە منی ئەخوازی گای ئاسمانیت بدەمێ 666
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
حەوت ساڵ لە ئەرزی ئوروک دا وشکەساڵی ئەبێ ئایا دانەوێڵەت بەشی ئەو سیاسااڵنە کۆکردۆتەوە؟ ئایا کۆگای ئالیکت بۆ چوارپێکان کەڵەکە کردوە؟" ئیشتار دەمی کردەوە وەاڵمی ئانوی باوکی دایەوە وتی: "خەرمانی دانەوێڵەم بۆ خەڵک کۆکردۆتەوە ئالیکم بۆ چوارپێکان عەمار کردوە ئەگەر حەوت ساڵیش لە سەر یەک وشکەساڵی بێ ئەوەندەم کۆگای دانەوێڵە و ئالیک کەڵەکە کردوە بەشی خەڵک و چوارپێ بکا" کە قسەکانی بیست ،مێخزنجیری پێی گای ئاسمانیی دایە دەستی ،رێنوێنی کرد بچێ بۆ سەر زەوی لە سەر ئەرزی ئوروک دایبەزاند ....... گای ئاسمانی دابەزی ترس و تۆقاندنی باڵ‌و کردەوە لە یەکەم گابۆڕدا سەد پیاو و ئینجا دوسەد و سێسەدی کوشت لە دوەم گابۆڕدا سەد و دوسەد و سێسەدی کوشت لە گابۆڕی سێیەم دا پەالماری ئەنکیدوی دا بەاڵم ئەنکیدو بەرهەڵستیی کرد ئەنکیدو هەڵبەزیەوە شاخی گا ئاسمانیەکەی گرت گای ئاسمانی کەرە و کەفاوی گرتە دەموچاوی بە کلکی شیاکەی تێ گرت ئەنکیدو دەمی کردەوە ،بە گلگامێشی وت: "هاوڕێ! خۆمان زۆر هەڵکێشا چۆن بەرپەرچی ئەمە بدەینەوە؟ ..... ئەبێ لە بەینی خۆمان دا کارەکە دابەش بکەین من گاکە لە کلکەوە ئەگرم تۆش زەبری شمشێرەکە لە نێوان شانی و قۆچەکانی بسرەوێنە" ئەنکیدو کەوتە هەوڵی گرتنی گای ئاسمانی بە هەردو دەست توند کلکی گرت گلگامێشیش وەکو قەسابێکی کارامە جەزرەبەیەکی کوشندەی سرەواندە گای ئاسمانی شمشێرەکەی لە بەینی شان و شاخەکانی دا چەقاند ئینجا هەڵیان کوتایە سەر کەالکەکەی دڵیان دەرهێنا لە خوا شاماش نزیکیان خستەوە ،کڕنوشیان بۆ برد دو برا دانیشتن و حەسانەوە
666
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
بەاڵم ئیشتار سەرکەوتبوە سەر شورە بەرزەکانی ئوروک بازی دایە هەیوانەکەی و بە دەنگی بەرز نەفرینی لێ کردن: " واوەیال بە حاڵی گلگامێش کە گاڵوی کردم و سوکایەتی پێ کردم چونکە گای ئاسمانیی کوشت" ئەنکیدو کە ئەو قسەیەی لە ئیشتار بیست رانێکی گای ئاسمانیی بڕی و گرتیە دەموچاوی و وتی: "ئەگەر بمگرتیتایە وام لێ ئەکردی وەکو لەمەم کردوە چوارپەلیشتم بە رێخۆڵەکانی ئەبەستەوە" ئیشتار ،کەنیزە سۆزانیەکانی پەرستگاکەی کۆکردەوە شیوەن و چەمەری لە سەر رانی راستی گای ئاسمانی گێڕا گلگامێش پیشەکارەکان ،وەستاکانی چەکسازی ،بانگ کرد وەستاکان لە گەورەیی و ئەستوری شاخەکانی سەریان سوڕما قورسایی هەر شاخێکی لە بەردی الجیوەرد سی مەن و ئەستوریی توێژاڵی هەریەکەیان دوپەنجە و فراوانیی هەردوکیان جێگەی شەش کر چەوری بو هیزە یەکیان هێنا ،بەو ئەندازەیە رۆنیان تێ کرد ،بردیان بۆ هەنونی خوای پشتیوان لوگالباندا لە ژورە رازاوەکەی نوستنی دا هەڵیان واسی ئینجا دەستیان لە روباری فورات شۆرد دەستیان کردە ملی یەکتری ،کەوتنە گەڕان بە سواریی بە کۆاڵنەکانی ئوروک دا سوڕانەوە خەڵکی ئوروک بۆ سەیرکردنیان کۆبونەوە گلگامێش لە گەڵ ژنە گۆرانیبێژەکانی ئوروک ئەدوا و ئەیوتەوە: "لە ناو پاڵەوانەکان دا کێ سەروەرە؟ کێ قۆزترین پیاوە؟" ئەوانیش بۆیان ئەسەندەوە: "گلگامێش سەروەری پاڵەوانانە گلگامێش قۆزترینی پیاوانە" ....... ئیشتار ،ئەوەی ئێمە بە توڕەییەوە رانی گای ئاسمانیمان تێ گرت لە کۆاڵنەکان دا کەسی نەدی دڵی بداتەوە و دڵی خۆش بکا ...... ...... گلگامێش ئاهەنگی خۆشیی لە کۆشکەکەی دا گێڕا هەردو پاڵەوان نوستن ،لە تەختەکانیان دا حەسانەوە ئەنکیدو نوست خەونێکی دی 666
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
ئەنکیدو راچەنی و خەونەکەی بۆ هاوڕێکەی گێڕایەوە ،وتی: "هاوڕێ! بۆچی خوا گەورەکان بۆ راوێژ کۆبونەوە؟"
خشتی حەوتەم ...... هەتاو کەوت ئەنکیدو خەونەکەی بۆ گلگامێش گێڕایەوە ،وتی: "هاوڕێ! شەوی رابردو خەونێکی سەیرم بینی بینیم ئان‌و و ئینلیل و ئەیا و شاماشی ئاسمانی کۆبونەوە راوێژیان ئەکرد ،ئان‌و بە ئینلیلی وت: لە بەر ئەوەی گای ئاسمانییان کوشتوە و خومبابایان سەربڕیوە ئەبێ ئەوەی دارکاژەکانی لە شاخەکان بڕییەوە بمرێ!" بەاڵم ئینلیل وەاڵمی دایەوە وتی" :ئەنکیدو ئەمرێ ،گلگامێش نابێ بمرێ" ئینجا شاماشی ئاسمانی وەاڵمی ئینلیلی پاڵەوانی دایەوە وتی: "ئەی گای ئاسمانی و خومبابایان بە فەرمانی من نەکوشت! بۆچی ئەنکیدو ئەبێ بمرێ لە کاتێک دا بێتاوانە؟" ئینلیل ئاوڕی لە شاماشی ئاسمانی دایەوە و بە توڕەییەوە وەاڵمی دایەوە: " هەر لە بەر ئەوەی هەمو رۆژێ تۆ لێیان هەڵدێیت تا وات لێهاتوە بوی بە یەکێ لەوان" ئەنکیدو بە نەخۆشی لە بەردەم گلگامێش دا راکشا فرمێسک لە چاوەکانی دائەبارین گلگامێش پێی وت: "برام لەسەرچی من جیا لە تۆ بێ‌تاوان ئەکەن؟ درێژەی دایە وتی" :ئاخۆ گەرەکە من چاودێری گیانی مردوەکان بکەم لە بەردەرگای تاپۆکانیان دا دانیشم؟ لە سەرم پێویست ئەکرێ هاوڕێ خۆشەویستەکەم بە چاوی خۆم نەبینم؟" ....... ئەنک یدو چاوی هەڵبڕی روی قسەی کردە دەروازەکە ،وەکو لە گەڵ مرۆڤ بدوێ، ئەگەرچی دەروازەکە ،لە تەختەی دارستان تاشراوە ،نە هیچ تێ ئەگا و نە هیچ ئەزانێ: "تەختەکەتم لە ماوەی بیست سەعاتی دوبارەدا هەڵبژارد بەر لەوەی درەختی کاژی رەوان ببینم نمونەی تەختەکەتم ،ئەی دەرگا ،لە واڵت دا نەدی بو بەرزیت حەفتاودو باڵ و پانیت بیستوچوار باڵە دارتاشێکی دەسڕەنگین لە نفر دروستی کردی و هێناتی بۆ ئێرە ئەی دەرگا ئەگەر بمزانیایە وام لێ بە سەر دێ قەشەنگیەکەت مەینەتیم بە سەر ئەهێنێ 666
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
تەورم هەڵئەگرت و ئەم شکاندی ئەمکردی بە کەڵەکی سەرئاو بەاڵم چار چیە ،ئەی دەرگا ،دروستم کردی و هێنامی رەنگە شایەکی تر لەوانەی دوای من دێن بە کارت بهێنێ و ،ناوی منی لە سەر بسڕێتەوە ،ناوی خۆی لە سەر دابنێ" گلگامێش ئاخاوتنی هاوڕێکەی بیست کەوتە رشتنی ئەسرین گلگامێش دەمی کردەوە بە ئەنکیدوی وت: "ئینلیل بە دڵێکی فراوانەوە خۆشی ویستی دانایی پێ بەخشیت ،کەچی تۆ قسەی هەڵەت پەڵەت ئەکەی هاوڕێم لە بەرچی ئەم قسە سەیرانەت کرد؟ خەونەکەت سەیر بو بەاڵم ترسناک بو خەونی سەیر زۆرن ماخوا پەژارە بە سەر زیندوان دا ئەبەشێتەوە خەونیش پەژارە بە سەر زیندوەکانی تردا زاڵ ئەکا من ئەنوم و لە خوا ئەپاڕێمەوە" ........... نێچیروان و کەنیزی دایە بەر نەفرین ،وتی: "دارایی راوکەرەکە تااڵن بکە و خۆی بچروسێنە خۆزگە کردەوەکانیت قبوڵ نەکردایە خۆزگە هەر نێچیرێکی ئەو بیویستایە راوی بکا لە دەستی دەرباز بوایە هیچ کام لە ئاواتەکانیت نەهێنایەتە دی" ئینجا دڵی پاڵی پێوە نا نەفرین لە کەنیز بکا وتی: "هەی سۆزانی! وەرە چارەنوست لە بەر چاو بگرم چارەنوسێکە تا هەتایە تەواو نابێ نەفرینێکت ئەکەم گەورە ئێستا بەری ئەکەوی خانویەکت پێ نەکرێ شایانی جوانیەکەت بێ ...... خۆراکت پاشەڕۆی شارەکە بێ سوچی کۆاڵنە تاریکەکانی جێگەت بێ لە بەر سێبەری دیوار دا هەڵتروشکێی سەرخۆش و ساغ هەردو بەر شەپازللەت بدەن خۆزگە حەزلێکردوەکانت دوای ئەوەی لە ئەفسونی جوانیت تێر ئەبون ئافەرۆزیان بکردیتایە" ...... 666
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
کە خوا شاماش قسەکانی بیست لە ئاسمانەوە گازی کرد ،پێی وت: "ئەنکیدو تۆ بۆچی توک لە کەنیز ئەکەی؟ ئەی ئەو نەبو فێری کردی چۆن خوایانە نان بخۆی بادەیەکی پێ نۆشیت شایستەی شاهان بێ جلوبەرگی نایابی لە بەر کردی گلگامێشی قۆزی کردە هاوڕێ و هاودەمت ئەی گلگامێش نەیکردی بە هاوڕێ و هاودەمی خۆی لە پێخەفی خۆش دا نەینواندی لە سەر کورسی حەسانەوەی الی راستی خۆی دای نەنای؟ وای کرد گەورەپیاوەکانی سەرئەرز قاچت ماچ بکەن خەڵکی ئوروک وا لێ ئەکا بۆت بگرین و بۆت بالوێننەوە خەڵکی دڵشاد وا لێ ئەکا لێت نزیک ببنەوە و نوێژت بۆ بکەن ئەویش لە دوای تۆ قژی بەر ئەداتەوە کەوڵی شێر ئەپۆشێ و وێڵی بیابان ئەبێ" کاتێ ئەنکیدو گوێی لە شاماشی پاڵەوان بو توڕەبونەکەی نیشتەوە ........... "هەی کەنیز! وەرە تا چارەنوست دیار بکەم دەمم کە توکی لێ کردی ئێستا نزات بۆ ئەکا شاه و سەردار و گەورەکان حەزت لێ بکەن کەس لە شەرمی تۆ شانی هەڵنەتەکێنێ پیر لە پێناوی تۆدا ریشی بلەقێنێ گەنجەکان پشتێنەکانیان بۆ تۆ بکەنەوە الجیوەرد و ئاڵتون و عەقیقت پێشکەش بکەن خۆزگە هەمو ئەوانەی سوکایەتیت پێ ئەکەن ،بەر سزا بکەوتنایە ماڵەکانیان چۆڵ بوایە کاهین رێگەی بە تۆ بدایە بچیتە الی خوا لە بەر تۆ مێرد ژنەکەی بە جێ بهێشتایە ،ئەگەر دایکی حەوت منا‌ڵیشی بوایە" نەخۆشیەکەی ئەنکیدو سەختتر بو لە سەر جێگەی نەخۆشی مایەوە ئەو شەوە خەمەکانی ئەنارد بۆ دۆستەکەی و ئەنوزایەوە ،وتی: "هاوڕێ! شەوی رابردو خەونێکم دی ئاسمان ئەیگرماند و ئەرز بۆی ئەسەندەوە لە کاتێک دا لە نێوان هەردوکیان دا راوەستا بوم کت‌وپڕ کابرایەک ،بە پەشۆکاوی ،لە بەردەمم دا دەرکەوت روی لە روی زو ،مەلی بروسکە ،ئەچو 667
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نینۆکەکانی وەکو نینۆکی چنگی باز بون جلەکانی لە بەر داکەندم چنگی پێدا کردم دەستی نایە بینم تا هەناسەی لێ بڕیم ....... بیچمم گۆڕا هەردو باسکم وەکو باڵی مەلی لێ هات پەڕی دەرکرد سەیری کردم ،گرتمی و بردمی بۆ تاریکستان بۆ خانەی ئیرکالال بۆ ئەو جێیەی هەرکەسی تێ چو نایەتەوە بۆ ئەو رێیەی هەرچی گرتی ناگەڕێتەوە بۆ ئەو ماڵەی دانیشتوەکانی لە روناکی بێ بەشن خواردنیان گڵە و قوتیان قوڕە ئەوانیش وەکو مەل پەڕ و باڵیان لێ رواوە لە تاریکیەک دا ئەژین روناکیی تێدا نیە لە ناو ئەو خانوە گڵەی تێی چوم شا و فەرمانڕەوایانم بینی تاجەکانیان لە سەریان کرا بوەوە و لە سەر ئەرز کەڵەکە کرا بو بەڵێ! ئەو گەورانەم بینی رۆژانێ بو تاجیان لە سەردا بو لە رۆژگاری رابردودا حوکمی واڵتیان ئەکرد تەنیا جێگرەکانی ئان‌و و ئینلیل گۆشتی برژاویان بۆ دا ئەنان نانیان پێشکەش ئەکردن و ئاوی ساردیان ئەدانێ لە ناو ئەو خانوە گڵیەدا کە تێی چوم کاهینی گەورە و نزاگۆ و سرودبێژ و زێوانی پەرستگاکانی لێ بو ئیتانا و سموگانی تێدا نیشتەجێ بون ئیرش کیگا شای ئەرزی جیهانی خوارو ،فەرمانڕەوای بو کەڵە سەیری ،نوسەری ئەرزی خوارو ،لە بەردەمی دا لە سەر چۆک خشتێکی بە دەستەوە بو بۆی ئەخوێندەوە کە سەری هەڵبڕی منی بینی ،وتی: کێ ئەم کابرایەی هێناوە بۆ ئێرە؟ لە منی دور خەرەوە ..... هاوڕێکەم خەونێکی دیوە نوقاڵنەی شەڕە 660
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
کە ئەو رۆژە تێ پەڕی ئەنکیدو خەونەکەی تێدا دی بو نەخۆشیەکەی سەختتر بو ،لە سەر جێگە مایەوە ،رۆژێک و دوان و سێیان چوار و پێنج و شەش و حەوت و هەشت و دە نەخۆشیەکە تەنگی بە ئەنکیدو هەڵچنی ،رۆژانی یانزەهەم و دوانزەهەمیش رابورد ئەو هەر لە سەر جێگە کەوت بو ،گلگامێشی بانگ کردە الی خۆی ،پێی وت: "هاوڕێ من بەر نەفرین کەوتوم بە مردنی پیاوێ نامرم کە لە مەیدانی شەڕدا گال بێ لە شەڕ ئەترسام (بەاڵم بە کەساسی ئەمرم) ئەوەی لە شەڕدا بگلێ هاوڕێ ئەوە پیرۆزە .......
خشتی هەشتەم ستونی یەکەم
کاتێ بەیانی گزنگی دا گلگامێش بە هاوڕێکەی وت: "ئەنکیدو! تۆ دایکت ئاسکە و باوکت کەرەکێویە بە شیری کەرەکێوی پەروەردە بوی با ئەو رێچکانە بۆت بگرین کە لە ناو جەنگەڵی دارکاژدا پیا رۆیشتی کاشکی شەو و رۆژ بە سەرتا بگریانایە با پیرەمێردەکانی ئوروکی شورەدار ،بۆت بالوێننەوە با ئەو پەنجانە بۆت بگرین کە لەدوامانەوە ئاماژەیان بۆ ئەکردین و پیرۆزباییان لێ ئەکردین با پڕمەی گریان لە گوندەکان دا دەنگ بداتەوە با ورچ و کەمتیار و پڵنگ و بەور و کەڵ و شێر و مەڕ و ئاسک ،هەمو گیاندارانی کێوی بۆت بگرین با روباری ئوالی کە بە کەنارەکەی دا رۆیشتین بۆت بگری با فوراتی خاوێن کە ئاومان لێ خواردەوە بۆت بگری با جەنگاوەرانی ئوروکی شورەدار بۆت بگرین گاکەی سەرمان بڕی ...بابۆت بگری با ئەوە بۆت بگری کە لە ئەریدۆ ناوەکەی گەورە کردی ئەوی بە بۆنی خۆش پشتی چەور کردی و بادەی پێ نۆشیت با ئەوەی نانی پێ دایت بۆت بگری با براکان و خوشکان بۆت بگرین .......
ستونی دوەم
ئەی پیرەکان گوێم لێ بگرن! لە بەر ئەنکیدو ،هاوڕێ و هاودەمم ،ئەگریم 665
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
وەکو جەرگسوتاو ئەالوێنمەوە تەوری تەنیشتم و هێزی بازوم خەنجەری بەر پشتێنەکەم و قەڵغانی پاراستنم خۆشی و شادی و پۆشاکی جەژن شەیتانێکی نەفرەتلێکراو پەیدا بو لێی دزیم ئەی هاوڕی و برای بچوکم! ئەوەی کە کەرەکێوی لە زورگەکان و پڵنگی لە بیابان دا راو ئەکرد ئەنکیدو ،ئەی هاوڕێ و برای بچوکم! راوکەری کەرەکێوی هەردەکان و پڵنگی بیانان پێکەوە بە سەر کۆسپەکان دا سەرکەوتین و بە لوتکەی چیاکان دا هەڵگەڕاین گای ئاسمانیمان گرت و سەرمان بڕی خومبابای نیشتەجێی جەنگەڵی دارکاژمان شکاند ئەم خەوە قورسە چیە گرتوتی لە تاریکایی شەودا نوقم بوی گوێبیستی من نابی؟"
گلگامێش به سه‌ر شێردا سه‌رئه‌که‌وێ بەاڵم ئەنکیدو چاوی هەڵنەبڕی دەستی لە دڵی دا لە ترپە کەوت بو ئەوسا هاوڕێکەی وەکو بوک داپۆشی شێرئاسا نەڕاندی 665
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
وەکو پڵنگێ کە بەچکەکانی لێ فڕێنرابێ لە بەر پێخەفەکەدا ئەهات و ئەچو و لێی ئەڕوانی قژی ئەڕنیەوە و ،هەڵی ئەدایە سەرئەرز جلە جوانەکانی دڕی ،وەکو شتێکی گاڵو برکی دا لە گەڵ شەبەقی دا گلگامێش راپەڕی ....... وەستاکانی شاری بانگ کرد نەڕاندی بە سەریان دا: "ئەی مسگەر ،زەڕەنگەر ،جەوهەری مۆر هەڵکەنی بەردی گرانبەها ،پەیکەرێکم بۆ هاوڕێکەم بۆ بکەن" پەیکەرێکی بۆ هاوڕێکەی کرد سنگی لە الجیوەرد و لەشی لە زێڕ تەختێکی لە تەختەی پتەو دانا پەرداخێکی الجیوەردی پڕ کرد لە کەرە لە شاماشی نزیک کردەوە کەوتە الواندنەوەی هاوڕێکەی .......
ستونی سێیەم
....... "لە سەر تەختی سەروەریم دانای لە سەر کورسی حەسانەوەم الی چەپم دانیشاندی بۆ ئەوەی گەورەکانی سەرئەرز قاچت ماچ بکەن خەڵکی ئوروک ئەهێنمە گریان بۆت بالوێننەوە خەڵکی دڵشاد وا لێ ئەکەم بۆت دڵتەنگ بن منیش خۆم (دوای ئەوەی تۆ لە خاک دا ئەنێژرێی) قژم بەر ئەدەمەوە ،کەوڵی شێر ئەپۆشم، وێڵ و سەرگەردان بە بیابان دا ئەسوڕێمەوە" .......
خشتی نۆیەم ستونی یەکەم
بۆ ئەنکیدو ،هاوڕێ و هاودەمی گلگامێش بە کوڵ گریا و وێڵی بیابان بو ،لە بەر خۆیەوە ئەی الوانەوە: "ئەگەر منیش مردم ،ئایە چارەنوسی منیش وەکو ئەنکیدو نابێ؟ خەم و پەژارە چۆتە ناخی گیانمەوە 665
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
لە مردن تۆقیوم ،ئەوەتا وێڵی دەشت و دەرم ئەچوم بۆ الی ئوتناپیشتیم کوڕی ئوبار توتو بە هەنگاوی خێرا لە دەمەوئێوارەدا کە گەیشتمە بناری چیاکان شێرم بینی ترسم لێ نیشت سەرم هەڵبڕی بۆ سین و نوێژم بۆ کرد لە گەورەی خواکان پاڕامەوە پشتیوانم بێ و دڵنیام کا" دەمەوئێوارە هەڵئاژیا خەونێکی ناخۆش هەڵی سان شێرەکانی لە دەوری خۆی دی لە بەر تریفەی (سین) مانگ دا تەپاوتلیان ئەکرد دەستی دایە تەورەکەی و شمشێرەکەی لە کێالن هەڵکێشا تیرئاسا هەڵی کوتایە سەریان تێی سرەواندن و راوی نان ئینجا گلگامێش گەیشتە کێوێکی گەورە ...... کێوەکە ناوی ماش‌و بو پیا هەڵ زنا تا گەیشتە لوتکە ئەو کێوەیە کە هەمو رۆژێ پاسەوانیی هەڵهاتن و ئاوابونی هەتاو ئەکا لە سەرەوە ئەگاتە گومەزی ئاسمان و لە ژێرەوە سنگی ئەدا لە جیهانی خوارو پاسەوانەکانی دەرگاکەشی دوپشکەپیاون کە ترس و دڵەراوکێ ئەنێرن و نیگاکانیان مردن دەسەاڵتە ترسناکەکەیان بە سەر کێوەکان دا زاڵە کە پاسەوانیی هەتاو ئەکەن لە هەڵهاتن و ئاوابونی دا کە گلگامێش بینینی لە ترسا رەنگی روی زەرد هەڵگەڕا بەاڵم خۆی راگرت و لێیان نزیک بوەوە یەکێ لە دوپشکەپیاوەکان ژنەکەی بانگ کرد ،پێی وت: "ئەوەی هاتۆتە المان جەستەی لە کەرەستەی خوایە؟" ژنی دوپشکەپیاوەکە وەاڵمی مێردەکەی دایەوە وتی: "بەڵێ دوبەشی خوایی و بەشێکی مرۆییە" ئینجا دوپشکەپیاوەکە گلگامێشی بانگ کرد و روی دەمی بەم وتانە کردە وەچەی خوا: "چی وای لێ کردی ئەم سەفەرە درێژە بکەی بۆچی ئەم رێگا درێژەت بڕیوە و ،دەریا دژوارەکانت تێ پەڕاندوە مەبەستی خۆتم لەم هاتنەت پێ بڵێ!" ....
666
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
گلگامێش وەاڵمی دایەوە: "هاتوم بۆ الی باوکم ،ئوتناپیشتیم ،بە دوای ژیان دا ئەگەڕێم باوکم کە چۆتە کۆمەڵگای خواکانەوە هاتوم نهێنی ژیان و مردنی لێ بپرسم" دوپشکەپیاو دەمی کردەوە بە گلگامێشی وت: "کەس نیە ئەو کارەی پێ بکرێ ،گلگامێش کەس نەیتوانیوە کوێرەڕێی شاخەکانی ببڕێ ناوەکەی دوانزە سەعاتی دوبارە درێژ ئەبێتەوە تاریک و نوتەکە روناکیی تێ دا نیە هەتا هەڵهاتنی خۆر تا ئاوابونی خۆر ....... (گلگامێش وەاڵمی دایەوە: "هەرئەچم ،بڕیارم داوە گوێ نادەم بە خەم و پەژارە ،بە سەرما و گەرما ،بە ئاهین و گریان، ئێستاش دەرگای کێوەکەم بۆ بکەرەوە!" دوپشکەپیاو دەمی کردەوە وەاڵمی گلگامێشی دایەوە: "گلگامێش! بچۆ ژورەوە ،مەترسە، رێگەم پێ دای چیای ماش‌و ببڕی بەشکو چیاکە و زنجیرەکانی ببڕی بەشکو قاچەکانت بە سەالمەتی بتهێننەوە ئەوەتا دەرگای کێو لە روت دا کراوەتەوە" گلگامێش کە ئەمەی بیست شوێن وتەکانی دوپشکەپیاو کەوت رێگەی رێرەوی هەتاوی گرت سەعاتێکی دوبارەی بڕی تاریکونوتەک ،رۆشنایی نەبو نەیتوانی ئەوانە ببینێ کە لە پێشەوەی و پاشەوەی دا بون دو سەعاتی دوبارە رۆیشت ،ئینجا چوار سەعات هێشتا تاریکیەکی ئەموستەچاو بو رۆشنایی نەبو پێشەوەی و پاشەوەی نەئەدی ...... پێنج سەعاتی دوبارە رۆیشت ،شەش سەعات حەوت سەعات و هەشت سەعاتی دوبارە هێشتا هەر تاریکیە و رۆشنایی نیە تابتوانێ پێشەوە و پاشەوەی خۆی ببینێ دوای ئەوەی نۆ سەعاتی دوبارەی بڕی هەستی کرد بای شەماڵ لە روی ئەدا بەاڵم هێشتا تاریکونوتەکە 666
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نەیتوانی پێشەوەی خۆی و پاشەوەی خۆی ببینێ ئینجا سەعاتی دوبارە رۆیشت ،پاش یانزە سەعات ،بەیانی گزنگی دا پاش ئەوەی دوانزە سەعاتی دوبارەی بڕی رۆشنایی باڵ‌و بوەوە لە پێشەوەی دا درەختانێکی بەدی کرد موروی گرانبەهایان پێوە بو کە دی لێیان نزیک بوەوە درەختی عەنابی دی بەرەکەی ئاقیق بو پیا شۆڕ بوبوەوە ،سەیرکەریان ئەحەپەسان ئەو درەختانەی دی الجیوەردیان گرت بو دیتنیان تەماشاکەریان ئەحەپەسان دڕکەزی بینی موروی بەنرخی مرواری دەریایان گرت بو .....
خشتی دەهەم
سیدوری ژنە مەیخانەوانی نیشتەجێی لێواری دەریا گلگامێشی دی ئەهات و کەوڵی لە بەردا بو چڕوچاوی مڕومۆچ وەکو ئەوەی سەفەرێکی درێژی کرد بێ ،ماندویەتی و شەکەتی پێوە دیار بو بەاڵم جەستەی لە کەرەستەی خوایی بو ژنە مەیخانەوانەکە سەیری گلگامێشی کرد لە بەر خۆیەوە وتی: "ئەم کابرایەی لە پیاوکوژ ئەچێ ئەیەوێ بۆ کوێ بچێ" کە دی نزیک ئەبیتەوە دەرگاکەی داخست و بە کڵۆم قایمی کرد گلگامێش گوێی لە جیڕەی دەرگاکە بو بانگی لە مەیخانەوان کرد وتی: "هێی مەیخانەوان! چی منت بە دڵ نەبو ،وا دەرگاکەت بە روم دا داخست و بە کڵۆم قایمت کرد؟ دەرگاکەت ئەشکێنم و دێمە ژورەوە" گلگامێش درێژەی دایە بە مەیخانەوانی وت: "من گلگامێشم ،منم ئەوەی ئەو گایەی لە ئاسمانەوە دابەزی گرت و کوشت بە سەر پاسەوانی جەنگەڵ دا زاڵ بوم و خومبابام شکاند" مەیخانەوان بەرسڤی گلگامێشی دایەوە وتی: " ئەگەر بە راستی تۆ گلگامێشی کە پاسەوانی جەنگەڵی کوشت و بە سەر خومبابای نیشتەجێی جەنگەڵی دارکاژدا زاڵ بوی شێرەکانی بناری شاخەکانی کوشتوە و گای ئاسمانی گرتوە و کوشتوە بۆچی گۆناکانت سیس بون و خەم دایگرتوی؟ لە سەرچی دڵت گیراوە و شێوەت گۆڕاوە بۆچی چڕوچاوت مڕومۆچە وەکو یەکێ سەفەرێکی درێژی کرد بێ چۆن سەرما و گەرما لە روخساری داوی بۆچی وێڵی بیابان بوی؟"
666
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
گلگامێش وەاڵمی مەیخانەوانی دایەوە ،پێی وت: "چۆن گۆناکانم سیس نابێ و روم گرژ نابێ داخ و خەم دڵم داناگرن و شێوەم ناگۆڕێ چڕوچاوم مڕومۆچ نابێ وەکو یەکێ سەفەر شەکەتی کرد بێ
شێوازی گلگامێش بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ شێردا سەرما و گەرما روخسارم هەڵناقرچێنێ و وێڵی بیابان نابم چارەنوسی مرۆڤ :هاوڕێکەم و برا بچوکەکەم ،کە کەری کێوی و پڵنگی بیابانی راو ئەکرد و بە سەر هەمو دژواریەکان دا زاڵ بو بە سەر خومبابای نیشتەجێی جەنگەڵی کاژدا سەرکەوت ئەنکیدوی هاوڕێ و هاودەمم کە زۆرم خۆش ئەویست ئەویش وەکو هەمو مرۆڤەکانی تر کۆتایی هات بە شەو و بە رۆژ بۆی گریام شەش رۆژ و حەوت شەو شینم بۆ کرد وامزانی لە سۆنگەی گریان و شیوەنی بە کوڵی منەوە هەڵئەستێتەوە نەمهێشت بە گۆڕی بسپێرن شەش رۆژ و حەوت شەو گلم دایەوە ،کرمەڕێز بو مردن تۆقاندومی وێڵی بیابانی کردوم ئەو کارەساتەی بە سەر هاوڕێکەم هات ژیانی لێ تاڵ کردوم ئاخ! ئەو هاوڕێیەی خۆشم ئەویست بو بە خاک 666
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
منیش وەکو ئەو رائەکشێم و هەرگیزاوهەرگیز هەڵناستمەوە ئەی مەیخانەوان ،من کە سەیری روت ئەکەم، ئاخۆ لە توانام دا ئەبێ مردن کە لێی ئەترسم و ئەتۆقێم ،نەبینم؟" مەیخانەوان بەرسڤی گلگامێشی دایەوە: "گلگامێش بۆ کوێ هەوڵ ئەدەی ئەو ژیانەی تۆ دوای کەوتوی نایدۆزیتەوە کاتێ خوا گەورەکان مرۆڤیان ئافراند مردنیان کردە چارەنوسی ژیانیان بۆ خۆیان دانا تۆش ئەی گلگامێش با هەمیشە سکت تێر بێ بە شەو شاد و کامەران بە هەمو رۆژێ ئاهەنگ بگێڕە شەو و رۆژ هەڵپەڕە ،گەمە بکە جلەکانت پاک و رازاوە بێ سەرت بشۆ و لە ئاوا مەلە بکە نازی ئەو زارۆکە بکێشە کە دەستت ئەگرێ دڵی ئەو ژنە خۆش بکە کە دێتە باوەشتەوە بەشی مرۆڤ ئەمەیە!" گلگامێش وتەکانی بۆ مەیخانەوان دوبارە کردەوە و وتی: "ئەی مەیخانەوان! ئەو رێگایە کوێیە ئەچێ بۆ الی ئوتناپشتیم؟ رێنوێنیم بکە چۆن بچم بۆ الی ئەگەر بتوانم بگەمە الی ئامادەم تەنانەت لە دەریاکانیش بدەم ئەگەر گەیشتن بەو دژوار بێ بە وێڵی لە بیابانەکان دا ئەسوڕێمەوە" مەیخانەوان وەاڵمی گلگامێشی دایەوە پێی وت: "ئەی گلگامێش پێش تۆ کەس لە دەریای نەداوە بەڵێ! شاماشی توانا بە راست لە دەریا ئەپەڕێتەوە بەاڵم جگە لە شاماش کێی تر ئەتوانێ لێی بپەڕێتەوە؟ پەڕینەوە لێی سەخت و دژوارە ئاخۆ چیت پێ ئەکرێ کە ئەگەیتە ئاوی قوڵی مردن؟ بەاڵم ئەی گلگامێش ئورشانابی هەیە کەشتیەوانی ئوتناپیشتیمە سەنگی نەخشێنراوی لە الیە و ئێستا لە لێڕەوارەکەدا خەریکی رنینی گژوگیایە خۆزگە چاوەکانت ئەیبینی ئەگەر توانیت هاوڕێ لە گەڵ ئەو بپەڕێرەوە 666
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
ئەگینا بگەڕێرەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتوی" گلگامێش کە ئەمەی بیست تەورەکەی هەڵگرت و خەنجەرەکەی لە بەرپشتێنەکەی دەرهێنا و روی کردە لێڕەوارەکە و بەرەو ئەو چو وەکو تیر پەالماری دا و بەوپەڕی توڕەییەوە بەردە نەخشاوەکانی شکاند ئورشانابی چاوی هەڵبڕی گلگامێشی دی نەڕاندی بە سەریا: "پێم بڵێ تۆ ناوت چیە؟ من ناوم ئورشانابیە ،سەر بە ئوتناپیشتیم" گلگامێش وەاڵمی دایەوە ،پێی وت: " ناوم گلگامێشە ،منم لە ئوروکەوە هاتوم ،لە ئای ئاناوە دەریاکانی بڕیوە و سەفەری درێژی لە شوێنی هەڵهاتنی خۆرەوە کردوە هاتوم بتبینم ،ئەی ئورشانابی ،کە روخسارتم بینی رێنوێنیم بکە بۆ الی ئوتناپیشتیمی دورەدەست" ئورشانابی وەاڵمی گلگامێشی دایەوە ،پێی وت: " بەاڵم بۆچی گۆناکانت سیس بون و روت هەڵقرچاوە ،بۆچی دڵت پڕ بوە لە خەم و شێوەت گۆڕاوە؟ چروچاوت مڕومۆچە وەکو یەکێ شەکەتی سەفەرێکی درێژ بوبێ سەرما و گەرما روخساریان هەڵقرچاندوی و وێڵی بیابان بوی؟" گلگامێش وەاڵمی ئورشانابی دایەوە پێی وت: "ئەی ئورشانابی ،گۆناکانم چۆن چرچ نابن و روم مۆن نابێ ئاخ و خەم دڵم پڕ ناکەن و شێوەم ناگۆڕێ چڕوچاوم چۆن مڕومۆچ نابێ وەکو یەکێ ماندویەتی سەفەر شەکەتی کرد بێ سەرما و گەرما روخسارم هەڵناقرچێنێ وێڵی دەشتودەر نابم هاودەمەکەم ،برا بچوکەکەم، کە کەرەکێوی لە دەشتەکان دا و پڵنگی لە بیابانەکان دا راو ئەکرد ئەوە ئەنکیدو هاودەم و برابچوکم بو کە بە سەر هەمو دژواریەکان دا زاڵ بو ،بە بەرزایی شاخەکان دا هەڵگەڕا گای ئاسمانی گرت و کوشتی خومبابای نیشتەجێی جەنگەڵی بەزاند یار و یاوەرە خۆشەویستەکەم کە لە هەمو سەختیەکان دا هاوڕێم بو چارەنوسی مرۆڤی پێ بڕا شەش رۆژ و حەوت شەو بۆی گریام تا کرم لە لوتی هاتە دەرێ مردن تۆقاندومی وێڵی بیابان بوم ئەو کارەساتەی بە سەر هاوڕێکەم دا هات هێزی لێ بڕیم و پەکی خستم 667
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
چۆن هێمن ببمەوە و ئارام بگرم هاوڕێ خۆشەویستەکەم بوە بە خاک منیش وەکو ئەوم لێ نایە ئەگەر رابکشێم تا هەتایە ئیتر هەڵنەستمەوە؟" گلگامێش درێژەی دایە بە ئورشانابی وت: "ئێستا ش ئەی ئورشانابی چ رێگەیەک ئەچێ بۆ الی ئوتناپیشتیم لە کوێوە بۆی ئەچێ؟ رێگاکەیم پیشان بدە ئەگەر بتوانم بیگەمێ تەنانەت دەریاکانیشی بۆ ئەپێوم ئەگەر نەمتوانی بە ئاوات بگەم بە وێڵی بە بیابان دا ئەسوڕێمەوە" ئورشانابی بە گلگامێشی وت: "ئەی گلگامێش دەستەکانی خۆت بون نەیان هێشت لە دەریاکان تێ بپەڕی چونکە بەردە نەخشاوەکانت شکان و فەوتاند ئەگەر بەردە نەخشاوەکەت شکان توانای پەڕینەوەمان نابێ ئێستاش ئەی گلگامێش تەورەکەت هەڵگرە و شۆڕ بەرەوە بۆ ناو لێڕەوارەکە سەدوبیست سەوڵ ببڕە درێژی هەر یەکێکیان شەست باڵ بێ قیریان تێ هەڵسو و پەیکانێ بکە بە نوکەکانیانەوە" گلگامێش کە ئەمەی بیست تەورەکەی هەڵگرت و خەنجەرەکەی هەڵکێشا شۆڕ بوەوە بۆ ناو لێڕەوارەکە و سەدوبیست سەوڵی بڕی هەریەکەی شەست باڵ درێژ بو قیری تێ هەڵسون و پەیکانی کرد بە نوکەکانیانەوە ....... گلگامێش و ئورشانابی سواری کەشتی بون دایان بەزاندە ناو شەپۆلی ئاوەکە ،هەردوکیانی تێ دا بون لە سێیەمین رۆژدا ئەوەندەی مانگێک و پانزە رۆژی سەفەری ئاساییان بڕی ئورشانابی گەیشتە ئاوی مەرگ ئەودەم ئورشانابی گلگامێشی بانگ کرد و پێی وت: "گلگامێش! پەلە بکە ،سەوڵێ بگرە و بیجوڵێنە نەکەی دەس بەری بۆ ئاوی مەرگ گلگامێش! خێرا بکە سەوڵی دوەم و سێیەم و چوارەم داچەقێنە گلگامێش! سەوڵی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم داچەقێنە گلگامێش! سەوڵی هەشتەم و نۆیەم و دەیەم داچەقێنە سەوڵی یانزە و دوانزە" بە سەدوبیست جار گلگامێش هەمو سەوڵەکانی داچەقاند ئینجا گلگامێش جلەکانی داکەند بە هەردو دەس وەکو چارۆکە هەڵی دان 660
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
ئوتناپیشتیم لە دورەوە کەشتیەکەی بینی لە گەڵ دڵی خۆی دا ئەدوا و خۆی ئەالوانەوە و ئەیوت: "لە بەرچی بەردە نەخشێنراوە تایبەتیەکەی کەشتیەکەت شکان؟ جگە لە کەشتیەوانەکەی کەسی تری سوار نەبوبو؟ ئەوەی تر کە دێ ژێردەستەی من نیە ..... گلگامێش بەرسڤی ئوتناپیشتیمی دایەوە پێی وت: " ئەی ئوتناپیشتیم چۆن رومەتەکانم هەڵناقرچێن و روم مۆن نابێ ،خەم دڵم داناگرێ و شێوەم ناگۆڕێ، چڕوچاوم مڕومۆچ نابێ وەکو یەکێ سەفەرێکی درێژ شەکەتی کردبێ و روخساری بە سەرما و گەرما هەڵقرچابێ ،سەرگەردانی دەر و دەشت نابم ،هاوڕێ و برابچوکم کە کەرەکێوی لە دەشتەکان دا راو نا و پڵنگی لە بیابان راو کرد ،ئەوە ئەنکیدو بو کە بە سەر هەمو دژواریەکان دا زاڵ بو ،بە سەر هەمو بەرزایی شاخەکان دا هەڵگەڕا ،گای ئاسمانی گرت و کوشتی ،خومبابای نیشتەجێی جەنگەڵی کاژی بەزاند یار و یاوەرم کە زۆرم خۆش‌ویست لە هەمو دژواریەکان دا هاوڕێم بو چارەنوسی مرۆڤی پێ بڕا شەش رۆژ و حەوت شەو بۆی گریام و بە گۆڕم نەسپارد تا کرم لە لوتی هاتە دەرەوە مردن ترساندمی وێڵی بیابان بوم ئەو کارەساتەی بە سەر هاوڕێکەم دا هات قورساییەکەی کەوتۆتە سەر سنگم بڕستی لێ بڕیوم سەرگەردانی بیابانەکانی کردوم جا چۆن هێمن بم و ئارام بگرم ،هاوڕێ خۆشەویستەکەم بو بە خاک ئاخۆ منیش وەکو ئەو نابم راکشێم و تا هەتایە هەڵنەستمەوە" گلگامێش درێژەی دایە روی قسەی کردە ئوتناپیشتیم وتی: " بۆیە ئەبینی هاتوم ئوتناپیشتیم ببینم کە پێی ئەڵێن دورەدەست ،هەمو واڵتم تەی کردوە ،چیای سەختم بڕیوە، دەریاکانم پێواوە چاوم لێک نەناوە و تامی نوستنم نەکردوە کۆچ و رەو شەکەتی کردوم و ماندویەتی و الوازی چۆتە لەشمەوە هەر کە گەیشتمە خانوی مەیخانەوانەکە جلەکانم داکەند و دڕانم، ورچ و کەمتیار و شێر و پلنگ و بەور و ئاسک و کەڵ و شور هەمو گیاندارانی کێوی و چوارپێکانیم کوشت گۆشتەکانیانم خوارد و کەوڵەکانیانم پۆشی ....... ئوتناپیشتیم بە گلگامێشی وت: "مەرگ دڵڕەقە بەزەیی نازانێ ئایە خانویەکمان دروست کردوە تا هەتایە بمێنێ؟ ئایە گرێبەستێکمان مۆر کردوە تا سەر بەردەوام بێ؟ ئایا براگەل کە کەلەپور دابەش ئەکەن تا سەر ئەمێنێ؟ 665
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئایە رق و کینە سەرومڕ لە سەر ئەرز ئەمێنێ؟ ئایە کە روبار هەڵئەستێ هەمیشە الفاو ئەهێنێ؟ پەپولە لە قۆزاخەکەی دەرئەچێ ،هەر کە هەتاوی بینی ئەمرێ لە کۆنەوە مانەوە و نەمریی هەمیشەیی نەبوە مردو و نوستو ،چەند زۆر ،لە یەک ئەچن ئاخۆ شێوەی مردنیان تیا نابینرێ کێ ئەتوانێ جیاوازی بکا لە نێوان کۆیلە و کۆیلەدار دا ئەگەر هەردوکیان مردن ئانوناکی خواگەورەکان پێشوەخت کۆئەبنەوە مامیتومی چارەنوسساز لە گەڵ ئەوان چارەنوس بڕیار ئەدەن ژیان و مردنیان بەش کرد بەاڵم رۆژی مردنیان ئاشکرا نەکرد"
خشتی یازدەهەم
گلگامێش بە ئوتناپیشتیمی دورەدەستی وت: "هەرچەند سەیرت ئەکەم ئەی ئوتناپیشتیم سەروسەکوتت جیاواز نابینم ،تۆش وەکو من وایت و لە من جیاواز نیت بەڵێ! تۆ نەگۆڕاویت بگرە تۆ لە من ئەچی دڵی من وێنای کرد بوی وەکو پاڵەوانێکی تەواو ئامادەی شەڕ کەچی ئەتبینم بە الوازی لە سەر پشت راکشاوی جا پێم بڵێ چۆن چویتە ناو کۆڕی خواکانەوە و ژیانی جاویدانت بە دەس هێنا؟" ئوتناپیشتیم بەرسڤی گلگامێشی دایەوە ،وتی: ئەی گلگامێش رازێکی نهێنی شاردراوەت بۆ ئەدرکێنم لە نهێنیەکی خواژنت ئاگادار ئەکەم: شوروپاک ،ئەو شارەی تۆ شارەزای هەیت، سەردەمی ئەو شارە بەسەرچو و ماخوای لێ بو ماخوا مەزنەکان ویستیان تۆفان هەڵسێ لە ناو خۆیان دا راوێژیان کرد باوکیان ئانویان لە گەڵ بو ئینلیلی پاڵەوان راوێژکاریان بو نینورتا یاریدەدەر و وەزیریان بو ئیننوگی دەرگاوان و پەیامبەریان بو نینئیگیکو واتە ئەیایان لە گەڵ بو 665
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
ئەم قسەکانی گەیاندن بە کۆڵیتی قامیش و پێی وت: ئەی کۆڵیت! ئەی کۆڵیتی قامیش! ئەی دیوار ،ئەی دیوار! ئەی کۆڵیتی قامیش گوێ بگرە و ئەی دیوار تێ بگە ئەی پیاوی شوروپاکی ،ئەی رۆڵەی ئوباراتوتو کۆڵیتەکەت هەڵوەشێنە و کەشتیەک بۆ خۆت دروست بکە واز لە داراییەکەت بهێنە و هەوڵی رزگاری بدە دەس لە موڵک هەڵبگرە و ژیانت قوتار بکە لە کەشتیەکەدا تۆوی هەمو گیاندارێ سوار بکە ئەو کەشتیەی دروستی ئەکەی ئەبێ ئەندازەکانی رابگری پانییەکەی ئەوەندەی درێژییەکەی بێ... کاتێ ئەمەم زانی بە خواکەمم ئایا وت: گەورەم! قسەکانم بیستی ،فەرمانەکەت جێبەجێ ئەکەم بەاڵم چی بە شارەکە بڵێم؟ بە چی وەاڵمی خەڵک و پیرەکان بدەمەوە؟ ئایا دەمی کردەوە روی لە من ،پێی وتم ،من بەندەی ئەوم ،پێیان بڵێ" :من زانیم کە ئینلیل ئەمبوغزێنێ لێرە بەدواوە ناتوانم لە شارەکەتان دا بژیم رو ناکەمە مەڵبەندێ ئینلیلی تێ دا نیشتەجێ بێ بەڵکو دائەبەزم بۆ ئاپسو لە گەڵ ئایا ئەژیم ئێوەش فەڕ و خێرتان بە سەردا ئەبارێ پۆلی مەل و ماسی ناوازە واڵت پڕ ئەبێ لە دانەوێڵە و خێر ئێوارە لەنگێزەی بارانی گەنمتان بە سەردا ئەبارێنێ" کاتێ گزنگی بەیانی دا واڵت لە من کۆبونەوە مەڕی بەنرخیان بۆ قوربانی بۆ هێنابوم گاڕانی لەوڕەگای دەشتەکانیان بۆ قوربانی بۆ هێنا بوم ..... بچوکەکان قیریان بۆ هێنام گەورەکان پێویستیەکانی تر لە رۆژی پێنجەم دا پەیکەرەکەیم دروست کرد زەمینەکەی یەک ئیکو بو ،بەرزایی دیوارەکانیشی سەدوبیست باڵ بو درێژی هەریەکێ لە چوارالی زەمینەکەی سەدوبیست باڵ بو شێوەی دەرەوەی و پەیکەرەکەیم وەها دیاری کرد: شەش نهۆمم تیا دروست کرد بەمەش کردم بە حەوت نهۆم 665
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
شه‌ڕی گلگامێش و ئه‌نکیدۆ له‌گه‌ڵ گامێشی وه‌حشی زەمینەکەیشم کردە نۆ بەش پڕم کردن و پوازی ئاوم تیا داکوتان سەوڵم تیا دانا و ئازوقەم بۆ دابین کرد شەش شار قیرم لە کورەکەدا داڕشت سێ شار قەترانم داڕشت سەبەتەهەڵگرەکان سێ شار رۆنیان هێنا هەروەها یەک شار چەوری بۆ پڕکردنی پوازی ئاو دو شار چەوری کەشتیەوان هەڵی گرت ئینجا چێڵەکەم سەربڕی و لێم نا بۆ خەڵک هەمو رۆژێ مەڕم کوشتەوە دۆشاوی ترێ و بادەی سور و سپی و رۆناوم ئەدا بە وەستاکان بۆ ئەوەی وەکو ئاو بیخۆنەوە بۆ ئەوەی وەکو رۆژانی سەری ساڵ جەژن بگێڕن دەستم بە چەوریی رۆن شۆرد کەشتیەکە لە رۆژی حەوتەم دا تەواو بو دابەزاندنی بۆ ناو ئاو کارێکی زەحمەت بو ئەبوایە تەختەکانی ناخەکەی لە سەرەوە و خوارەوە بگۆڕن تا دوسێیەکی لە ئاوەکەدا نقوم بو هەرچیم هەبو تیایدا بارم کرد هەرچیم هەبو لە زیو خستمە ناوی هەرچیم هەبو لە زێڕ خستمە ناوی هەرچی گیاندارێکی زیندوم لە ال بو سوارم کرد هەمو خزم و کەسوکارم سوار کرد هەمو گیاندارانی کەوی و کێویم سوار کرد هەمو وەستاکانم سوار کرد 676
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
خوا شاماش کاتێکی دیاریکراوی بۆ دانام ،بە وتەی ئەو: "لە دەمی ئێوارەدا کە رەهێڵەی بارانی مردن دایکرد سواری کەشتیەکە ببم و دەرگاکە دابخەم" کاتی دیاریکراو هات لە شەودا خوای گەردەلول رەهێڵەی مردنی داکرد سەیری کەشتیەکەم کرد ترسناک بو چومە ناوی دەرگاکەمم داخست ئاژۆتنی کەشتیەکەم سپارد بە کەشتیەوان بوزور ئاموری پەیکەرە زەبەالحەکە هەرچیەکی تێ دا بو بەوم سپارد
ستونی سێیەم
کاتی بەیانی گزنگی دا لە ئاسۆی دورەوە تەمێکی تاریک دەرکەوت خودا ئەدەد لە ناوی دا بروسکەی دا شالت و خان‌یش لە پێشیانەوە ئەڕۆیشتن لە شاخەکان و لە دەشتەکان دا هۆشدارییان ئەدا خوا ئیراگال ئەستونەکانی خست خوا نینورتا کە بە دوای دا هات بەنداوەکانی بەردایەوە ئانوناکی مەشخەڵەکانی داگیرسان بڵێسەی لە ئەرز هەڵسان گرمەی خوا ئەدەد گەیشتە بنی ئاسمان هەمو روناکیەکانی کردە تاریکی زەوی وردوخاش بو وەکو چۆن گۆزە ئەشکێ زەالنی خوارو بە درێژایی رۆژێکی تەواو بەردەوام بو تەوژمەکەی توندتر بو تا چیاکانی داپۆشی وەکو جەنگێکی سەخت خەڵکی تەفروتونا کرد برا برای نەئەناسیەوە خەڵکی ئاسمان ئەرزیان نەئەدی تەنانەت خواکانیش لە لرفەی تۆفانەکە ترسان هەاڵتن و هەڵکشان بۆ ئاسمانی ئان‌و خواکان داسوکنان و لە پەنای دیوارەکەدا وەکو سەگ هەڵتروشکان ئیشتار وەکو ژنی ژانگرتوی کاتی مناڵبون قیژاندی ماخوا کڕوزایەوە ،بە دەنگە بەسۆزەکەی الواندیەوە: "ئاخوداخ! ئەوانەی رۆژانی کۆن بونەوە بە خاک چونکە من لە کۆڕی خواکان دا بەدییەکانی ئەوانم درکاند بۆچی بەدگۆییم کرد و 676
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
چۆن وێرانیم بە سەر گەلەکەم دا باراند ئەوانەی لە من بوبون وەکو گەرای ماسی سەرئاو کەوت بون خواکانی ئانوناکی لە گەڵی گریان بەڵێ! خواکان بە سەرشۆڕی دانیشتبون ئەیان الوانەوە لێویان وشک هەڵگەڕابو شەش رۆژ و حەوت شەو رابورد هێمان گەردەلولی تۆفانەکە بەردەوام و واڵتی نقوم کرد لە رۆژی حەوتەم دا لێشاوی تۆفانەکە کەم بوەوە وەکو لەشکرێ لە جەنگ دا بێ تەفروتونای ئەکرد ئینجا دەریاکە هێور بوەوە و گەردەلولەکە نیشتەوە و تەوژمی تۆفان خاو بوەوە سەیری ئاسمانم کرد ،هێمنی هەمو الیەکی داگرت بو خەڵکم بینی هەمویان بوبونەوە بە خاک ئاوی جۆگاکان وەکو سەربان رێک لە ئاستێک دا وەستا بون درزێکم کردە کاڵوەکەمەوە روناکی کەوتە سەر روم بە چۆک دا هاتم و دانیشتم گریام فرمێسک لە چاوم رژا سەیری کەناری دەریام کرد دورگەیەکم بینی سەدوچلوچوار باڵ بەرز بو کەشتیەکە لە سەر چیای نیسیر جێگیر بو چیای نیسیر کەشتیەکەی راگرت نەیهێشت بڕوا رۆژێک و دوان رابورد ،چیای نیسیر کەشتیەکەی راگرت بو نەیئەهێشت بڕوا رۆژی سێیەم و چوارەم رابورد ،چیای نیسیر کەشتیەکەی راگرت بو نەیئەهێشت بڕوا رۆژی پێنجەم و شەشەم رۆیی ،چیای نیسیر کەشتیەکەی راگرت بو
ستونی چوارەم
کە رۆژی حەوتەم هات کۆترێکم دەرهێنا ،بەرەاڵم کرد کۆترەکە فڕی بەاڵم گەڕایەوە گەڕایەوە چونکە شوێنێکی نەدۆزی بوەوە لێی بنیشێتەوە پلیسرگم دەرهێنا ،بەرەاڵم کرد ئەویش گەڕایەوە چونکە شوێنێکی نەدۆزی بوەوە لێی بنیشێتەوە ئینجا قەلەرەشێکم دەرهێنا ،بەرەاڵم کرد قەلەڕەش فڕی ،کە دی ئاوەکە نەماوە کشاوەتەوە دواوە خواردی و خوالیەوە و نیشتەوە و نەهاتەوە
ئەوسا هەرچی لە کەشتیەکەدا بو دەرم هێنا لە چوار الوە با لێی ئەدا قوربانیم ئامادە کرد 676
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
ئاوی پیرۆزم بە سەر لوتکەی چیاکەدا رژاند حەفتاوحەوت مەنجەڵم بۆ قوربانیەکان دانا قامیش و داری کاژ و ئاسم لە ژێردا کەڵەکە کرد خواکان بۆنەکەیان هەڵمژی بەڵێ خواکان بۆنە خۆشەکەیان کرد خواکان وەکو مێش لە خاوەن قوربانی وروکان کاتێ ماخوای مەزن ئیشتار هات ملوانکە گەوهەرەکەی کە ئان‌و ،بە ئارەزوی ئەو هۆنی بویەوە ،هەڵبڕی و وتی: "ئێوە ئەی خودای انی ئامادەبو ،هەروەکو من گەردانەی الجیوەردم لە بیر ناچێتەوە کە بە گەردنمەوەیە هەروەها هەمو دەمێ هەست بەم رۆژانە ئەکەم و هەرگیز لە بیرم ناچێتەوە با خواکان بێن بۆ سەر قوربانیەکان بەاڵم ئینلیل نابێ لە قوربانی نزیک بکەوێتەوە چونکە بێ ئەوەی رابمێنێ لێشاوی تۆفانی خوڵقان خەڵکەکەی منی بە فەوتان دا"
گلگامێشی پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی شێری خستۆته سه‌ر شانی کاتێ ئینلیل هات کەشتیەکەی دی توڕە بو خرۆشا بەرامبەر خوا ئیگیگی ،وتی: "سەیرە چۆن کەسێک بە ساغی رزگاری بوە ئەبو هیچ کەسێ لە فەوتان دەرباز نەبێ؟" خوا نینورتا دەمی کردەوە و روی قسەی لە پاڵەوان ئینلیل وتی: "جگە لە ئەیا کێی تر ئەتوانێ ئەم کارە بکا؟ بەڵێ ئەیا رازە شاردراوەکان ئەزانێ" ئەوسا ئەیا دەمی کردەوە رو بە ئینلیلی پاڵەوان وتی: "ئەی پاڵەوان! تۆ ژیرترینی خواکانی 676
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
چۆن بە بێ ئەوەی رابمێنی لێشاوی تۆفانت خوڵقان هەڵەکار ئۆباڵی هەڵەکەی هەڵگرت دەستدرێژیکەر تاوانی دەسدرێژیەکەی هەڵگرت بەاڵم دڵنەرم بە لە سزادا بۆ ئەوەی نەفەوتێ توند مەبە لە بەدی دا ئەگەر تۆ لە باتی ئەوەی تۆفان بخوڵقێنی شێرت بەردایەتە خەڵک ژمارەت کەم ئەکردنەوە گورگت تێ بەردانایە ژمارەی خەڵکت کەم ئەکردەوە لە باتی تۆفان قاتوقڕیت بخستایەتە واڵتەوە لە باتی تۆفان ئەگەر ئیرا خەڵکی بفەوتانایە بەاڵم من نهێنی خوا مەزنەکانم ئاشکرا نەکرد بەڵکو ئەترا حاسیسم وا لێ کرد خەو ببینێ پەی بە نهێنی خواکان ببا ئێستا ئەرکەکەی گرتە ئەستۆ و چارەنوسی بڕیار دا ئینجا ئینلیل سەرکەوتە سەر کەشتیەکە دەستی گرتم و لە گەڵ خۆی سواری کەشتیەکەی کردم ژنەکەشمی لە گەڵ من سوار کرد بە تەنیشت خۆمەوە کڕنوشی پێ برد لە نێوانی هەردوکمان دا راوەستا ،دەستی هێنا بە تەوێڵمان دا و پیرۆزبایی لێ کردین وتی: پێش ئێستا ئوتناپیشتیم مرۆڤێ بو بەاڵم لە ئێستا وە ئوتناپیشتیم و هاوسەرەکەی هاوشێوەی ئێمەی خوا ئەبن ئوتناپیشتیم لە دور ،لە دەمی روباردا ئەژی ئینجا دوریان خستمەوە و لە دەمی روباردا نیشتەجێیان کردم ئێستا ئەی گلگامێش کێ خواکان لە پێناوی تۆدا کۆ ئەکاتەوە بۆ ئەوەی ئەو ژیانە بە دەس بهێنی کە ئەتەوێ وەرە تاقیت بکەمەوە شەش رۆژ و حەوت شەو مەنو" بەاڵم ئەو هێشتا کفت و خەواڵوە ئەڵێی تەم دایگرتوە ئوتناپیشتیم ئاوڕی لە ژنەکەی دایەوە و پێی وت: "بڕوانە! ئەم پیاوە پاڵەوانە داوای ژیان ئەکا کەچی خەو بردویەتیەوە ئەڵێی تەم دایگرتوە" هاوسەرەکەی ئوتناپیشتیم وەاڵمی مێردەکەی دایەوە وتی: "ئەم پیاوە راوەشێنم بۆ ئەوەی بە ئاگا بێ تا لەو رێگەیەوە کە لێوەی هاتوە بە سەالمەتی بگەڕێتەوە لەو دەرگایەوە لێوەی دەرچوە بچێتەوە بۆ واڵتەکەی خۆی" ئوتناپیشتیم وەاڵمی ژنەکەی دایەوە پێی وت: "تەفرەدان لە سروشتی مرۆڤ دایە ،هەڵت ئەفریوێنێ 676
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
دەی کولێرەی نانی بۆ ببرژێنە و لە ژور سەری دایبنێ ئەو رۆژانەش تیا نوستوە لە سەر دیوارەکە نیشان بکە" خەپلەی بۆ برژاند و لە ژور سەری داینا لە سەر دیوارەکەش رۆژانی نوستنەکەی نیشان کرد خەپلەی یەکەم وشک بو و خەپلەی دوەم هەڵکڕوزا سێیەم هێشتا تەڕ بو خەپلەی چوارەم کەڕوی هەڵهێنا پێنجەم هێشتا تازە بو کە شەشەم ئامادە کرا لە کاتێک دا حەوتەم لە سەر پشکۆ بو تێوەی ژەند بە ئاگا هات کە گلگامێش لە خەو هەستا بە ئوتناپیشتیمی دوری وت: " هێشتا خەو نەیبردبومەوە تێتەوە ژەندم و خەبەرت کردمەوە" ئوتناپیشتیم وەاڵمی گلگامێشی دایەوە پێی وت: "ئەی گلگامێش کولێرەکان بژمێرە نیشانەکانی سەر دیوارەکە ژمارەی ئەو رۆژانەت پێ ئەڵێن کە خەوت بوی کولێرەی یەکەم وشک بوە ،دوەم بە کەڵک نەماوە سێیەم هێشتا تەڕە ،چوارەم کەڕوی هەڵهێناوە ،پێنجەم هێمان تازەیە و شەشەم ئێستا برژێنراوە ،حەوتەم ئیتر خەبەرت بۆتەوە" گلگامێش بە ئوتناپیشتیمی دوری وت: "ئەی ئوتناپیشتیم! من ئەبێ چی بکەم و رو لە کوێ بکەم؟ هەستێکی تۆقێنەر دڵ و دەرونی داگرتوم بەڵێ! لە هەر جێیەک رائەکشێم مەرگی لێیە لە هەر جێیەک پێ دائەنێم مەرگ چاوەڕێمە" ئینجا ئوتناپیشتیم بە ئورشانابی کەشتیەوانی وت: "ئەی ئورشانابی! هیوادارم لەنگەرگا پێشوازیت لێ نەکا رێگەی پەڕینەوەت نەبێ لە کەنارەکە بە دەرکراوی بڕۆی ئەو پیاوەی بۆ ئێرەت هێناوە چڵکنە ،کڕێشی پێوەیە پێستی گیاندار جوانیەکانی لەشی شاردۆتەوە ئورشانابی بیبە بۆ سەرشۆرک بۆ ئەوەی لە ئاوەکەدا چڵکەکەی بشۆرێ وەکو بەفر پاک بێتەوە بۆ ئەوەی جوانی لەشی دەربکەوێ کەوڵی گیاندارانی لە بەر داکەنی و توڕی بدەیتە دەریاوە تەپلەکەی سەری نوێ بکاتەوە جلێ لە بەر بکا روتیەکانی بشارێتەوە 677
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
تا ئەگاتەوە شارەکەی خۆی و رێگای سەفەرەکەی کۆتایی دێ مەهێڵە نیشانەی کۆنیی بە جلەکانیەوە دیار بێ بەڵکو تازەییەکەی بپارێزە" ئورشانابی بردی بۆ سەرشۆرک چڵکەکانی شت تا وەکو بەفر پاک بوەوە جلە چەرمینەکانی لە بەر داکەند و دای بە دەم دەریاوە تا جوانی لەشی دەرکەوت تەپلەکەی سەری نوێ کردەوە جلێکی کردە بەری روتیەکانی شاردەوە تا ئەگاتەوە شارەکەی خۆی و کۆتایی بە رێگاکەی ئەهێنێ جلەکانی هەمیشە تازە بێ گلگامێش و ئورشانابی سواری کەشتی بون کەشتیەکەیان دابەزاندە ناو شەپۆلەکان و ئامادە بون بۆ جمین ئەودەم ژنەکەی ئوتناپیشتیم بە مێردەکەی وت: "گلگامێش روی لە ئێرە کردوە ماندو بوە و رەنجی زۆری داوە لە کاتێک دا کە ئەگەڕێتەوە بۆ واڵتەکەی خۆی ئەبێ چی بدەیتێ؟" لەو کاتەدا گلگامێش سەوڵێکی بەرز کرد بوەوە بۆ ئەوەی کەشتیەکە لە کەنار نزیک بکاتەوە ئوتناپیشتیم گەیشتێ پێی وت: "گلگامێش روت لە ئێرە کردوە و رەنجی زۆرت داوە ئەشێ چیت بدەمێ وا کە ئەگەڕێیتەوە بۆ واڵتەکەی خۆت؟ ئەی گلگامێش ،نهێنیەکی شاردراوەت بۆ ئەدرکێنم بەڵێ! یەکێ لە نهێنیەکانی خواکانت بۆ ئاشکرا ئەکەم گیایەک هەیە دڕکاویە لە ناو ئاودا ئەڕوێ چقڵەکەی بە دەست دا ئەچەقێ ئەگەر ئەم گیایە بە دەس بهێنی ژیانت نوێ ئەبێتەوە" هەر کە گلگامێش گوێی لەم قسانە بو ئاوەڕێی گرتە بەر کە بەرەو ئاوە قوڵەکان ئەچو بەردی قورسی بە قاچیەوە بەست رۆچو بۆ ناخی ئاوەکە لەوێ گیاکەی بینی گیاکەی کە دڕکەکانی بە دەستی دا ئەچو هەڵکەند بەردە قورسەکانی لە قاچی کردەوە لە ناخی دەریاوە سەری دەرهێنا بۆ کەنارەکەی
670
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
گلگامێش بە ئورشانابی کەشتیەوانی وت: "ئورشانابی ئەم گیایە سەیرە مرۆڤ ئەتوانێ تین‌وتاوی ژیانی پێ بهێنێتەوە لە گەڵ خۆم ئەیبەمەوە بۆ ئوروکی شورەدار لە خواردنی دا خەڵک بەشدار ئەکەم ناوەکەی ئەبێتە :پیر ئەگەڕێتەوە بۆ هەڕەتی گەنجی منیش لە دوارۆژەکانی ژیانم دا ئەیخۆم تا گەنجێتیم بۆ بگەڕێتەوە" ئینجا کەوتنە رێ پاش ئەوەی بیست سەعاتی دوبارەیان بڕی لە توێشوەکەیان خوارد پاش سی سەعاتی دوبارە راوەستان بۆ ئەوەی شەو لەوێ بە سەر بەرن گلگامێش گۆماوێکی ساردی دی دابەزی خۆی لە ئاوەکەی دا بشوا مار بۆنی گیاکەی کرد بە دزییەوە بۆی خشی و گیاکەی رفاند و خواردی بەوەش لەشی کاژێکی فڕێ دا ئەوسا گلگامێش دانیشت دایە پڕمەی گریان ،ئاو بە رومەتەکانی دا هاتە خوارەوە بە ئورشانابی کەشتیەوانی وت: "لە پێناوی کێ دا دەستەکانم شل بون؟ لە پێناوی کێ دا خوێنی دڵم رژا؟ هیچ دەسکەوتێکم بۆ خۆم نەبو بەڵێ! دەسکەوتم بۆ شێری خاک بە دەس هێنا پاش بیست سەعاتی دوبارە ئەم ئافەریدەیە دێت گیاکەم لێ ئەڕفێنێ؟ پێشتر کە چومە ئاوڕێی ئاوەکە هۆشداریەکم دی ،بۆ ئەوەی لەم خواستە دەس هەڵ بگرم و کەشتیەکە لە کەناردا جێ بهێڵم" پاش بیست سەعاتی دوبارە رێپێوان لە توێشوەکەیان خوارد پاش سی سەعاتی دوبارە راوەستان بۆ ئەوەی شەو لەوێ بە سەر بەرن ئینجا گەیشتنە ئوروکی شورەدار گلگامێش بە ئورشانابی کەشتیەوانی وت: "ئورشانابی! سەربکە ،بە بان شورەی ئوروک دا بڕۆ بڕوانە بناغەکەی ،سەیری کەرپوچەکانی بکە ئاخۆ لە خشتی سورەوەکراو دروست نەکراون؟ ئایا حەوت داناکە بنچینەکەیان دانەناوە؟ یەک شار دانراوە بۆ نیشتەجێ بون یەک شار بۆ باخی دارخورما 675
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
یەک شار بۆ دەشتی ئاودێری ،جگە لە گەڕەکی پەرستگای ئیشتار ئوروک سێ شار و یەک گەڕەکە"
تێوەردان لە گێڕانەوەی ئەم الوژەیە دا ئەشێ لە ئاستی هەندێ ناودا ئیستێ بکرێ: گل – گامێش ،خۆی "گا" بوە ،لە دایکەوە کوڕی "خاتو مانگایە" ،یەکێ لە نەبەردە گەورەکانی لەگەڵ "گا" ی ئاسمانی بوە ،لە چەندین شوێن باسی "گاکێوی" کراوە. لە زمانی کوردی دا تا ئێستاش وشەگەلی گا ،جوانەگا ،گاجوت ،گامێش ،مانگا ،بۆ جۆرێ لە گیاندار و ،وشەی گا بۆ نیشانەیەک لە گەورەیی ،وەکو :گاکۆتر – کۆتری گەورە ،گابەرد – بەردی گەورە ،گاتو – توی گەورە، بەکار دێ. لە گێڕانەوەی چیرۆکی تۆفان دا ،کە بەشێکی سەرەکی داستانەکەیە ،کەشتی دەرباز بونی مرۆڤ لە سەر کێوی "نیسیر" گیرساوەتەوە .بە وتەی هەندێ زانا لەوانە تەها باقیر کێوی "نیسیر" شاخی "پیرەمەگرون" ە. پیرەمەگرون یەکێ لە چیاکانی قەزای دوکانی پارێزگای سلێمانیە(.طه باقر :مقدمة في ادب العراق القدیم ،دار الوراق .1030 ،ص (380هامش)) لە زمانی کوردی دا تا ئێستاش وشەگەلی "نسێ" و "نسار" و "نزار" بۆ شوێنی فێنکی شاخ کە خۆر نایگرێتەوە بەکار دێ.
وشەی نائاشنا برک دان :فڕێدان بە قێزوبێزەوە. هێز و توانا. بڕست: شێوەی لەش. بیچم: پلیسرگ :مەلی پەڕەسێلکە. پارچەیەک ئاسن یا پەڕی ئەستور ،یا دارێکی تیژە ،ئەکرێ بە نوکی تیرەوە. پەیکان: تارمایی گیانی مردو. تاپۆ: چاڵێکە راوکەر هەڵی ئەکەنێ لە سەر رێی نێچیردا بۆ ئەوەی تەفرەی بدا ،سەری بە پوش ،یا بە تەپکە: دار ،یا بە بەرد ،ئەگرێ بۆ ئەوەی لە کاتی رۆیشتن دا نێچیرەکەی تێ بکەوێ. جۆرێکە لە کاڵ‌و. تەپلە: چەند رایەڵێکی تان و پۆیە لە بەن یا دەزو تێهەڵکێش ئەکرێ راوکەر باڵوی ئەکاتەوە بۆ ئەوەی تۆڕ: مەل یا گیانداری چوارپێی تێ بکەوێ. توڕ دان :فڕێدان بە قێزوبێزەوە. دوعای شەڕ. توک: خواردنێ کە رێبوار لە گەڵ خۆی هەڵی ئەگرێ بۆ ئەوەی لە کاتی برسێتی دا لە رێگا بیخوا. توێشو: بە هێز. خورت: داهێزران :خاڵیبونەوەی لەش لە هێزی کار و توانای ئیش‌کردن. 675
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
سندوق .سالم ئەڵێ: دورج: "لە دورجی سینەما تا گەوهەری یادی روخی تۆ بێ لە بەر شوعلەی ئەوا شەو تا سەحەر مەیلی چرا ناکەم". ژورێکی هەژارانەیە لە زەل و پوش و گەاڵ ،جوتیار لە ناو باخەکەی دا بۆ حەوانەوەی خۆی زنج: دروستی ئەکا. خزمەتکاری گۆڕ ،مزگەوت یا پەرستگا. زێوان: دارێکی درێژە ،کەڵەکەوان ،بەلەمەوان ،کەشتیەوان ،لە کاتی لێخوڕین دا سەرەکەی بە دەس ئەگرێ و سەوڵ: نوکەکەی لە گڵی بنی چەم ،روبار ،دەریاکە گیر ئەکا بۆ ئەوەی تەکانی رۆیشتن بە کەشتیەکەی بدا. الیەک لە چوارچێوەی دەرگا. شیپان: کاج .جۆرێکە لە داری سنەوبەر .هەروەها :پێستێکی سپی تەنکە مار لە خۆی دائەماڵێ. کاژ: قفڵی لە دار دروستکراوی دەرگای پێ داخراوە. کڵۆم: ئافرەت ،کچ یا ژن ،کرا بێ بە کۆیلە. کەنیز: شوێنێکی سەر نەگیراوە ،بە تەیمان بە بەرزایی مەترێ زیاتر چواردەوری گیراوە ،تەرخان کراوە کۆز: بۆ مۆڵدانی بەرخ و کار ،لە بەهار و هاوین دا ،بە تایبەتی لەو ماوەیەدا کە هێشتا شیری دایکیان مژیوە .پێشینان وتویانە" :کۆزی کارگەل ببینە ئینجا قەپوچک دابگرە!" ژورێکی هەژارانەیە لە قوڕ و بەرد یان پوش و گەاڵ جوتیار لە ناو باخەکەی دا بۆ حەوانەوەی کۆڵیت: خۆی دروستی ئەکا. ئاگردان. کوانو: کوشتنەوە :سەربڕینی گیاندار بە چەقۆ. نەیار. مڵۆزم: نەیار. مێمڵ: دوعای خێر. نزا: قامیشێکی باریکە ناوەکەی پتەوە. نەیجە: هەڵ تیزان :رەوینەوە و راکردنی خێرای گیانداری چوارپێ. هەڵ توتان :جۆرێکە لە دانیشتن. هەڵ تروشکان :جۆرێکە لە دانیشتن. هەڵ زنین :هەڵگەڕان بە دیواری بەرز و شورە و چیادا. هەڵ ئاژیان :راکشان لە سەر پشت یا لە سەر ال. چەورکردنی پێستی مرۆڤ بۆ شێالن و بۆنخۆشکردنی. هەنون:
675
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
606
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
الوژەی گلگامێش و ئاگا ی کیش چکاوەی بابەت "کیش" و "ئونوگ" دو شار بون .دو "دەوڵەتی شار" بون هەریەکەیان شای خۆی هەبوە. شای کیش ئاگا بوە و ،شای ئونوگ گلگامێش. شای ئونوگ نوێنەری ناردوە بۆ الی شای ئونوگ داوای لێ کردوە بۆ کاری بێگاری ،بۆ هەڵکەندنی بیر و چااڵو ،کۆمەڵێ کەسی بۆ بنێرێ ،هەڕەشەی کردوە کە ئەگەر داواکەی جێبەجێ نەکرێ ئەچێتە سەریان و ،بە زۆر ملیان پێ کەچ ئەکا. گلگامێش ،شای ئونوگ ،ئەنجومەنی پیرانی شارەکەی کۆ کردۆتەوە راوێژی پێ کردون ئاخۆ لە نرخی ئاشتی دا ملکەچ بکەن بۆ داواکەی شای کیش یان خۆیان بۆ روبەڕوبونەوەی چەکدار ئامادە بکەن. "ئەنجومەنی پیران" ئاشتی و خۆبەدەستەوەدان هەڵئەبژێرن. گلگامێش ئەم بڕیارەی بە دڵ نابێ. ئینجا ئەنجومەنی پیاوانی کارامەی شارەکەی کۆ کردۆتەوە راوێژی پێ کردون ئاخۆ لە نرخی ئاشتی دا ملکەچ بکەن بۆ داواکەی شای کیش یان خۆیان بۆ روبەڕوبونەوەی چەکدار ئامادە بکەن. "ئەنجومەنی پیاوانی کارامە" جەنگ و روبەڕوبونەوە هەڵئەبژێرن. گلگامێش ئەم بڕیارەی بە دڵ ئەبێ. لەم کەینوبەینەدا بون ئاگا هێزێکی گەورەی هێناوەتە سەر ئونوگ و گەمارۆی داوە. گلگامێش یەکێ لە پاڵەوانەکانی بە نوێنەرایەتی خۆی رەوانەی الی ئاگا ی فەرماندەی هێزی گەمارۆدەر ئەکا، بەاڵم ئەوان لە باتی گفتوگۆ بە تێهەڵدان پێشوازی ئەکەن .لەو کاتەدا یەکێ لە ئەفسەرەکانی لەشکرەکەی گلگامێش سەرئەکەوێتە سەر شورەی ئونوگ ،لە پاڵەوانە گیراوەکە ئەپرسن ئاخۆ ئەوە شاکەیانە یا کەسێکی ترە ئەو نکولی ئەکا ئەوە شاکەیان بێ زۆرتری تێ هەڵ ئەدەن ،ئەوسا ئەنکیدو لە دەرگای شورەی ئونوگ ەوە بۆیان دەرئەپەڕێ و ،گلگامێش خۆی سەرئەکەوێتە سەر شورەی شار .هێزەکەی ئاگا بە دیتنی ئەو دیمەنە 606
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
شڵەژانی تێ ئەکەوێ و ،پەرەوازە ئەبن .لەشکرکێشیەکە لە باتی شەڕ بە دۆستایەتی گلگامێش و ئاگا کۆتایی دێ .گلگامێش ستایشی ئاگا ئەکا و ئاگا یش واز لە شەڕ ئەهێنێ.
الوژەی
گلگامێش و ئاگا :8 -3نێردراوەکانی ئاگای کوڕی ئین می باراجە سی لە کیشەوە هاتن بۆ ئونوگ بۆ الی گلگامێش، گلگامێش داواکەیانی خستە بەردەم پیرانی شارەکەی ،وشەکانی بە وریایی هەڵبژارد: "زۆر بیر هەن ئەبێ تەواو بکرێن هێشتا زۆر لە بیرەکانی واڵت هەن ئەبێ تەواو بکرێن چااڵوی تەنک لە واڵت دا هەن ئەبێ تەواو بکرێن گەلێ بیر هەن ئەبێ قوڵ بکرێن و گوریسی هەڵگۆزینیان لە سەر ببەسترێ. ئایە ئەشێ ئێمە ملکەچ بکەین بۆ بنەماڵەی کیش! ئەشێ بە چەک لێیان نەدەین؟" :32 - 9لە کۆبونەوەی ئەنجومەن دا ،پیرانی شار ،وەاڵمی گلگامێشیان دایەوە: "لە راستی دا زۆر بیر هەن ئەبێ تەواو بکرێن هێشتا زۆر لە بیرەکانی واڵت هەن ئەبێ تەواو بکرێن چااڵوی تەنک لە واڵت دا هەن ئەبێ تەواو بکرێن گەلێ بیر هەن ئەبێ قوڵ بکرێن و گوریسی هەڵگۆزینیان لە سەر ببەسترێ. بۆیە ئەبێ ئێمە ملکەچ بکەین بۆ بنەماڵەی کیش! نابێ بە چەک لێیان بدەین؟" :11 - 38گلگامێش ،مەزنی کوالبا، متمانەی بە ئینانا هەبو ئامۆژگاری پیرانی شارەکەی بە هەند وەرنەگرت گلگامێش ،ئەمجارەیان پرسەکەی خستەوە بەردەم پیاوە کارامەکانی شارەکەی ،وشەکانی بە وریایی هەڵبژارد: "زۆر بیر هەن ئەبێ تەواو بکرێن هێشتا زۆر لە بیرەکانی واڵت هەن ئەبێ تەواو بکرێن هێشتا چااڵوی تەنک لە واڵت دا هەن ئەبێ تەواو بکرێن گەلێ بیر هەن ئەبێ قوڵ بکرێن و گوریسی هەڵگۆزینیان لە سەر ببەسترێ. لەمەوبەر ،هەرگیز ،ئێوە ملکەچ نەبون بۆ بنەماڵەی کیش! ئاخۆ نابێ بە چەک لێیان بدەین؟" :19 - 12لە کۆبونەوەی ئەنجومەن دا پیاوانی کارامەی شارەکەی بەرسڤی گلگامێشیان دایەوە: "لە ناو ئەوانەدا کە راوەستاون و ،لە ناو ئەوانەدا کە دانیشتون 606
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
لە ناو ئەوانەدا کە هاودەمی کوڕانی شا بون لە ناو ئەوانەدا کە سەرومڕ رەشمەی کەریان بە دەستەوەیە ...کێ ئەوەندە هەناسەی درێژە؟" وەک ئەڵێن. "ئێوە ئ ەی پیرەپیاوان ناشێ ملکەچ بکەن بۆ بنەماڵەی کیش! ئەشێ ئێمەی گەنجان بە چەک لێیان نەدەین؟" " :19 - 10خوا گەورەکان پەیکەرەی ئونوگیان خوڵقاندوە ،دەستکردی خودایان ،خانوەکەی ئی ئانا لە بەهەشتەوە دابەزیوە، بڕوانە شورە بڵندەکەی ،کە ئان دروستی کردوە ،نشینگەی شاهانە کە ئان دروستی کردوە، تۆ شاهی ،جەنگاوەری ،کەسێکی روخۆشی ،میری خۆشەویستی ئانی کاتێ ئاگا دێت ،ئەبێ چۆن بتۆقێ! سپاکەی پچوکە ،هێزەکانی پشتەوەی دودڵییان تێ کەوتوە ،پیاوەکانی ناتوانن روبەڕوی ئێمە ببنەوە" :21 - 20گلگامێش ،مەزنی کوالبا، بە ئامۆژگاری پیاوانی کارامەی شارەکەی شادمان بو ،ورەی بەرز بوەوە بە ئەنکیدوی نۆکەری وت: " بەم پێیە با چەک و تفاقی شەڕ ئامادە بکرێ ،با کوتەک لە بەردەستی خۆت دا بێ رەنگە ئەوە ترس و تۆقاندنێکی زۆر بخوڵقێنێ کاتێ کە ئەو هات ترسی گەورەی منی لێ ئەنیشێ و ،ئەبەزێ بەهانەکانی پوچ ئەبێتەوە و ،حسابەکانی تێک ئەچێ" :82 - 28نە پێنج و ،نە دە رۆژ تێ نەپەڕی ئاگای کوڕی ئین می باراجە سی لە گەڵ پیاوەکانی گەمارۆی ئونوگی دا بڕیاری ئونوگ پوچ بوەوە گلگامێش ،مەزنی کوالبا ،بە جەنگاوەرەکانی خۆی وت: "ئەی جەنگاوەران! کێتان خۆبەخش و ئازایە ،بە خۆی دا رائەپەڕموێ ،بچێ بۆ الی ئاگا؟" :88 - 88بیرهور -تورا ،پاسەوانی شاهانە ،بە شانازیەوە بە شاکەی وت: "من ئەڕۆم بۆ الی ئاگا ئەوسا بەهانەکانی پوچ ئەبێتەوە و حسابەکانی تێک ئەچێ" :69 - 89بیرهور -تورا لە دەروازەی شار دەرچو هەر کە بیرهور -تورا لە دەروازەی شار چوە دەرەوە لە بەردەم دەرگاکەدا گرتیان و تێروپڕیان تێ هەڵدا. هاتە بەردەم ئاگا و قسەی بۆ کرد. پێش ئەوەی قسەکانی تەواو بکا ،ئەفسەرێکی ئونوگ سەرکەوتە سەر شورەکە و لە بان شورەکەوە دەرکەوت. 606
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئاگا ئەوی بینی و بە بیرهور -تورای وت: "کۆیلە! ئەو کابرایە شاکەی تۆیە؟" " :83 - 10ئەو کابرایە شاکەی من نیە! ئەو کابرایە ئەگەر شاکەی من بوایە: ناوچەوانی گرژ ئەبو ،چاوەکانی لە هی گا ئەچون ،ردێنی پیرۆزەیی ئەبو ،پەنجەکانی جوان ئەبون، ئاخۆ نەیئەتوانی جەماوەرەکە بخرۆشێنێ ،جەماوەرەکە بڕەتێنێ ،جەماوەرەکە لە تەپوتۆزدا بگەوزێنێ ،هەمو خەڵک بحەپەسێنێ ،سەرچاوەی ئاوەکانی واڵت پڕ بکا لە لیتە ،قەپۆزی کەشتیەکانی بشکێنێ. ئاگا ،شای کیش ،لە ناوەڕاستی لەشکرەکەی خۆی دا بە دیل بگرێ؟" :89 - 81کەوتنەوە تێ هەڵدانی ،شپرزەیان کرد تا توانییان بیرهور -تورا یان کوتا گلگامێش ،لە دوای ئەفسەرەکەی ئونوگ ،خۆی سەرکەوتە سەر شورەکە ترس لە گەنج و پیری کوالبا نیشت لە بەردەم دەروازەی شاردا کۆبونەوە پیاوە کارامەکانی ئونوگی بە گورزی شەڕ چەکدار کرد و لە سەر رێی دەروازەی شاردا مۆڵی دان تەنیا ئەنکیدو لە دەروازەی شار چوە دەرەوە گلگامێش لە سەر شوراکەوە دەرکەوت ،بۆ خوارەوەی روانی، ئاگا چاوی پێی کەوت: "ئەی کۆیلە! ئەم پیاوە شاکەی تۆیە؟" " :99 - 91ئەو پیاوە بە راستی شاکەی منە" هەر کە ئەوەی لە دەم دەرچو، گلگامێش ،جەماوەرەکەی خرۆشان ،جەماوەرەکەی رەتان ،جەماوەرەکەی لە تەپوتۆزدا گەوزان ،خەڵک هەموی حەپەسان ،سەرچاوەی ئاوەکانی واڵت پڕ بون لە لیتە ،قەپۆزی کەشتیەکان شکان. ئەو ،ئاگای شای کیشی ،لە ناوەڕاستی لەشکرەکەی خۆی دا گرت. :306 - 300گلگامێش ،مەزنی کوالبا ،بە ئاگای وت: "ئاگای سەرکارم ،ئاگای جەنەرالم ئاگا ئەی فەرماندەی لەشکرەکەم! ئاگا هەناسەی پێ بەخشیم ،ئاگا ژیانی پێ دام ئاگا داڵدەی لێقەوماوانی دا ئاگا ،مەلی باڵداری لە گەنم تێر کرد" ( :331 - 301پیاوە کارامەکانی بە گلگامێشیان وت): "تۆ چاودێری ئونوگ ی ،دەستکردی خواکانی! 606
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
شورە بڵندەکەی ،کە ئان دروستی کردوە! نشینگە شاهانەکەی کە ئان دای مەزراندوە! تۆ شا و پاڵەوانی ئەوێی ،تۆ کەسێکی روخۆشی ،میری خۆشەویستی ئانی!" گلگامێش رو لە ئاگا وتی: "پێش ئوتو ،لێرە پاداشتی چاکەکەت ئەدرێتەوە من چاو‌دێر بوم لە ئونوگ ،دەستکردی خواکان، شورە بڵندەکانی کە سەریان لە هەور ئەسون نشینگەی شاهانە کە ئان دروستی کردوە شار پاداشتی ئەو چاکەیەت ئەداتەوە کە بەرامبەر منت نواند بەر لە ئوتو ،لێرە پاداشتی چاکەکەت ئەدرێتەوە!" ئاگای ئازاد کرد بگەڕێتەوە بۆ کیش. :338 - 332ئەی گلگامێش ،مەزنی کوالبا ،ستایشی تۆ چەند خۆشە!
تێوەردان هەندێ لەو شوێنەوارناسانەی کە الوژەی "ئاگا" یان ساغ کردۆتەوە و خوێندۆتەوە ،لەوانە شوێنەوارناسی ناسراو کرێمەر ،بە گرنگیەکی تایبەتیەوە باسیان لێ کردوە ،چونکە: یەکەم ،بە پێی لێکدانەوەی ئەوان "کیش" و "ئونوگ" دو "دەوڵەتی شار" بون .دەوڵەتی شار لە سەردەمی سومەریەکان و دواتریش لە سەردەمی ئاکادی و بابلی دا لە هەندێ لە ناوچەکانی میزۆپۆتامیا مۆدێلی سیستەمی بەڕێوەبردن بوە .سیستەمی "دەوڵەتی شار" دواتر لە یۆنانی کۆن دا بوە بە باو. دوەم ،گوایە ئەم گێڕانەوەیە نیشانەیە بۆ جۆرێ لە ژیانی دیمۆکراسی سەرەتایی ،لە سێیەم هەزارەی پێـش زایـن دا بۆ یەکـەم جـار لە مـێژوی مرۆڤـایەتی دا ئـونـوگ پـارلەمـانـی "دو ژوری" ی هەبوە ،ژورێکی "ئەنجومەنی پیران" و ژورێکی "ئەنجومەنی پیاوانی کارامە" ،لە پرسێکی چارەنوسسازی وەکو جەنگ و ئاشتی دا گەورەی واڵت پرسی پێ کردون.
سەرچاوە لە بەر تێکستی ئینگلیزی وەرگیراوە و لە گەڵ تێکستی عەرەبی بەراورد کراوە، بۆ تێکستی ئینگلیزی بڕوانە:
The Electronic Text Corpus of Sumerian Literature- Oxford University
بۆ تیکستی عەرەبی بڕوانە( :صاموئیل نوح کریمر ،السومریون :تاریخهم وحضارتهم وخصائصهم ،ترجمة الدکتور فیصل الوائلي ،الناشر وکالة المطبوعات ،الکویت) ص()162-188 بۆ کورتەی عەرەبی بڕوانە :الدکتور فاضل عبدالواحد حق :سومر :اسطورة وملحمة 3911 ،بغداد( .ص )363 – 360
607
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
600
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
الوژەی گلگامێش و ئەنکیدو و ،جیهانی ژێر‌و چکاوەی بابەت لە کەناری روباری فورات دا درەختێ هەبوە .کە ئەشێ داری "بی" بوبێ ،بایەکی توند هەڵی ئەکێشێ و ئاوی فورات ئەیبا بۆ دور. ئینانا لە کەناری فورات لە سەر داوای ئا ن و ئینلیل ،کە دوان لە بەهێزترینی خواکان بون ،پیاسەی کردوە .دارە هەڵکەنراوەکەی بینیوە ،لە ئاو دەری هێناوە و هەڵی گرتۆتەوە لە ناو باخەکەی خۆی دا بیڕوێنێ بۆ ئەوەی کە ئەستور بو لە دارەکەی کورسی و تەختی نوستن دروست بکا. هەژدیهایەک رەگەکەی و ،ماخێوێک ناوقەدەکەی و ،مەلێک چڵەپۆپەکەی داگیر ئەکەن ،نایەڵن دارەکە نەشونما بکا و ،گاڵتە بە ئینانا ئەکەن .ئینانا ناتوانێ چاریان بکا. ئینانا پەنا ئەبا بۆ ئوتو ی برای یارمەتی بدا دارەکەی بۆ وەربگرێتەوە .ئوتو ئامادە نابێ یارمەتی بدا ئینانا ،ئینجا ،پەنا ئەبا بۆ گلگامێشی برای .گلگامێش ئامادەیی دەرئەبڕێ بۆ یارمەتی دانی. گلگامێش خۆی بە تفاقی شەڕ چەکدار ئەکا .ئەچێتە وێزەی دارەکە .هەژدیهاکە ئەکوژێ .ماخێوەکە لە ترسا هەڵدێ و مەلەکەش بەچکەکانی بەرەو چیاکان ئەفڕێنێ .گلگامێش دارەکە ئەبڕێتەوە و ،پێشکەشی ئینانا ی ئەکا ،کورسی و تەختی بۆ خۆی لێ دروست بکا و ،خۆیشی لە رەگەکەی و لە چڵەپۆپەکەی دو ئامڕازی موسیقی دروست ئەکا. بە دەنگی ئەم دو ئامڕازە ،لە مەیدانە گشتیەکان دا ،خەڵک داوا ئەکا بۆ شەڕ. دایک و هاوسەری گەنج و بێوەژنانی ،قوربانیانی شەڕەکان ،توکی لێ ئەکەن .ئامڕازەکانی وەکو سزا بەرئەبنەوە بۆ ناو جیهانی خوارو. گلگامێش خۆی بە دەست و قاچ هەوڵ ئەدا دەریان بهێنێتەوە ،بەاڵم ناتوانێ ،بە کەساسی لە بەر دەرگای جیهانی خوارودا دائەنیشێ و دەس ئەکا بە گریان و نوزانەوە .ئەنکیدو ،هاوڕێ و نۆکەری ،هەستی بەزەیی ئەبزوێ، ئامادەیی دەرئەبڕێ بچێ بۆ جیهانی ژێر‌و ئامڕازەکانی بۆ بهێنێتەوە. 605
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
گلگامێش بۆ ئەوەی ئەنکیدو بە سەالمەتی بچێ و بە سەالمەتی بگەڕێتەوە کۆمەڵێ رێنمایی ئەکا .بەاڵم ئەنکیدو لە گەشتەکەی دا گوێ ناداتە رێنماییەکانی گلگامێش ،لە بەر ئەوە جیهانی ژێر‌و رێگەی نادا بگەڕێتەوە سەر ئەرز ،بە یەکجاری گلی ئەداتەوە.، گلگامێش پەنا ئەبا بۆ ئینلیل ئەنکیدوی بۆ بهێنێتەوە .ئینلیل ئامادە نابێ یارمەتی بدا. گلگامێش ئینجا پەنا ئەبا بۆ ئینکی ئەنکیدوی بۆ بهێنێتەوە ،ئینکی تەنیا ئەوەندەی لە دەس دێ دەالقەیەک بکاتە جیهانی ژێر‌و تاپۆی گیانی ئەنکیدو سەری لێ دەربهێنێ لە گەڵ گلگامێش گفتوگۆیەک بکا. تاپۆی ئەنکیدو و گلگامێش بە یەک ئەگەن .گلگامێش هەواڵی جیهانی ژێر‌و و ،چارەنوسی کەسانی جیاوازی لێ ئەپرسێ ،ئەنکیدو وەاڵمی پرسیارەکانی ئەداتەوە.
الوژەی
گلگامێش و ئەنکیدو و ،جیهانی ژێر‌و
:16 - 3لەو رۆژانەدا ،لەو رۆژە دورانەدا، لەو شەوانەدا ،لەو شەوە دورانەدا، لەو سااڵنەدا ،لەو ساڵە دورانەدا لە رۆژانی کۆن دا ،کە شتانی پێویست هێنرانە بونی ئاشکرا، لە رۆژانی کۆن دا ،کە بۆ یەکەمین جار شتانی پێویست مشوری خورا، کاتێ بۆ یەکەمین جار لە بەر دەرگای واڵت دا نان تام کرا کاتێ تەنور لە واڵت دا دروست کرا و خرایە کار کاتێ ئاسمان لە ئەرز جیا کرایەوە کاتێ ئەرز لە ئاسمان جیا کرایەوە کاتێ مرۆڤ ناو نرا کاتێ ئان ئاسمانی بۆ خۆی وەرگرت کاتێ ئینلیل ئەرزی بۆ خۆی وەرگرت کاتێ جیهانی ژێر‌و بە خەاڵت درایە ئیریشکیگال و، کاتێ ئەو بایەوانی بەلەمەکەی کردەوە ،کاتێ بایەوانەکەی کردەوە کاتێ باوک بەرەو جیهانی ژێر‌و بایەوانەکەی کردەوە کاتێ ئینکی بەرەو جیهانی ژێر‌و بایەوانەکەی کردەوە دژی شا ،گەردەلولی گلێرە هەڵی کرد، دژی ئینکی ،گەردەلولی تەرزە هەڵی کرد بچوکەکانیان وەکو چەکوشی سوک بون و زلەکانیان وەکو خڕەبەردەکانی مەنجەنیق (کاتاپولتس) بون بەلەمە بچوکەکەی ئینکی ئەلەرزی وەکو گەلە کیسەڵ خۆیانی پێدا بماڵن شەپۆلەکان لە نیرگەی بەلەمەکەیان ئەدا بۆ ئەوەی وەکو گورگ شا هەڵ بلوشن و شەپۆلەکان لە قەپۆزی بەلەمەکەیان ئەدا بۆ ئەوەی وەکو شێر ئینکی بشکێنن 605
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
:18 – 11لەو سەردەمەدا درەختێکی تەنیا هەبو تەنیا درەختی هالبو ،درەختێ بە تەنیا ،لە کەناری فوراتی پاک دا روا ،بە ئاوی فورات ئاو ئەدرا تەوژمی زەالنی خوارو لە رەگی دەرهێنا لقەکانی شکاند، فورات بردی هەڵی گرت بۆ دور ئافرەتێ ،بۆ رێزنان لە قسەی ئان لەو ناوەدا ئەسوڕایەوە ئافرەتێ ،بۆ رێزنان لە قسەی ئینلیل لەو ناوەدا پیاسەی ئەکرد، درەختەکەی گرتەوە و بردی بۆ ئونوگ، بۆ ناو باخە رازاوەکەی ئینانا :26 – 16ئافرەتەکە درەختەکەی بە قاچ نەک بە دەست روان، ئافرەتەکە بە قاچ نەک بە دەست ئاوی دا وتی" :کەی ئەمە ببێ بە کورسیەکی قەشەنگ کە بتوانم لە سەری دابنیشم؟ وتی":کەی ئەمە ببێ بە تەختێکی قەشەنگ کە بتوانم لە سەری رابکشێم؟ پێنج ساڵ ،دە ساڵ تێپەڕی ،درەختەکە گەورە بو ،بەاڵم لق‌وپۆپی دەرنەکرد لە سەر رەگەکەی مارێکی بێ ئامان کوالنەی کرد بو لە سەر چڵەپۆپەکەشی مەلی ئانزود بەچکەکانی دانا بو لە ناوقەدەکەشی دا ماخێوێک جێگەی خۆی تێدا ساز کرد بو کچۆڵەیەک بو بە دڵێکی خۆشەوە پێ ئەکەنی، لە کاتێک دا ئینانای پیرۆز ئەگریا :69 – 21کاتێ شەبەقی دا ،کاتێ ئاسۆ رۆشن بوەوە کاتێ مەلە بچوکەکان ،لە دەمەوبەیانی دا ،کەوتنە جریواندن کاتێ ئوتو خەوتنگاکەی جێ هێشت خوشکەکەی ئینانای پیرۆز بە پاڵەوانی الو ئوتو ی وت: "برام! لەو رۆژانەدا کاتێ کە چارەنوس دیاری کرا کاتێ فەڕ ئەرزی تێراو کرد کاتێ ئان ئاسمانی بۆ خۆی وەرگرت کاتێ ئینلیل ئەرزی بۆ خۆی وەرگرت کاتێ ئیریشکیگال جیهانی خواروی بە خەاڵت درایە و کاتێ ئەو بایەوانی بەلەمەکەی کردەوە ،کاتێ بایەوانەکەی کردەوە کاتێ باوک بەرەو جیهانی ژێر‌و بایەوانەکەی کردەوە کاتێ ئینکی بەرەو جیهانی ژێر‌و بایەوانەکەی کردەوە دژی شا ،گەردەلولی گلێرە هەڵی کرد، 605
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
دژی ئینکی ،گەردەلولی تەرزە هەڵی کرد، بچوکەکانیان وەکو چەکوشی سوک بون و زلەکانیان وەکو خڕەبەردەکانی مەنجەنیق (کاتاپولتس) بون بەلەمە بچوکەکەی ئینکی ئەلەرزی وەکو گەلە کیسەل خۆیانی پێدا بماڵن شەپۆلەکان لە نیرگەی بەلەمەکەیان ئەدا بۆ ئەوەی وەکو گورگ شا هەڵ بلوشن و شەپۆلەکان لە قەپۆزی بەلەمەکەیان ئەدا وەکو شێر پەالماری ئینکی یان ئەدا :18 – 10لەو سەردەمەدا ،درەختێکی تەنیا هەبو تەنیا درەختی هالبو ،درەختێ بە تەنیا لە کەناری فوراتی پاک دا روا بە ئاوی فورات ئاو ئەدرا تەوژمی زەالنی خوارو لە رەگی دەرهێنا لقەکانی شکاند، فورات بردی هەڵی گرت بۆ دور من ئافرەتێ ،کە بۆ رێزنان لە قسەی ئان لەو ناوەدا ئەسوڕامەوە من ئافرەتێ ،کە بۆ رێزنان لە قسەی ئینلیل لەو ناوەدا پیاسەم ئەکرد، درەختەکەم گرتەوە و هێنام بۆ ئونوگ، بۆ ناو باخە رازاوەکەی ئینانای پیرۆز :90 – 10من ،ئافرەتێ ،درەختەکەم روان بە قاچم نەک بە دەستم من ،ئینانا ئاوم دا ،قاچم بە کار هێنا نەک دەستم ئەو وتی" :کەی ئەمە ببێ بە کورسیەکی قەشەنگ کە بتوانم لە سەری دابنیشم؟ ئەو وتی":کەی ئەمە ببێ بە تەختێکی قەشەنگ کە بتوانم لە سەری رابکشێم؟ پێنج ساڵ ،دە ساڵ تێپەڕی ،درەختەکە گەورە بو ،بەاڵم لق‌وپۆپی دەرنەکرد لە سەر رەگەکەی مارێکی بێ ئامان کوالنەی کرد بو لە سەر چڵەپۆپەکەشی مەلی ئانزود بەچکەکانی دانا بو لە ناوقەدەکەشی دا ماخێوێک جێگەی خۆی تێدا ساز کرد بو کچۆڵەیەک بو بە دڵێکی خۆشەوە پێ ئەکەنی، لە کاتێک دا ئینانای پیرۆز ئەگریا!" براکەی ،پاڵەوانی الو ئوتو ،لەم کێشەیەدا الیەنی نەگرت :331 – 93کاتێ شەبەقی دا ،کاتێ ئاسۆ رۆشن بوەوە کاتێ مەلە بچوکەکان ،لە دەمەوبەیانی دا ،کەوتنە جریواندن کاتێ ئوتو خەوتنگاکەی جێ هێشت خوشکەکەی ،ئینانای پیرۆز، 656
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
بە پاڵەوان گلگامێش ی وت: "برام! لەو رۆژانەدا کاتێ کە چارەنوس دیاری کرا کاتێ فەڕ ئەرزی تێراو کرد کاتێ ئان ئاسمانی بۆ خۆی وەرگرت کاتێ ئینلیل ئەرزی بۆ خۆی وەرگرت کاتێ ئیریشکیگال جیهانی خواروی بە خەاڵت درایە و کاتێ ئەو بایە وانی بەلەمەکەی کردەوە ،کاتێ بایەوانەکەی کردەوە کاتێ باوک بەرەو جیهانی ژێر‌و بایەوانەکەی کردەوە کاتێ ئینکی بەرەو جیهانی ژێر‌و بایەوانەکەی کردەوە دژی شا ،گەردەلولی گلێرە هەڵی کرد، دژی ئینکی ،گەردەلولی تەرزە هەڵی کرد بچوکەکانیان وەکو چەکوشی سوک بون و زلەکانیان وەکو خڕەبەردەکانی مەنجەنیق (کاتاپولتس) بون بەلەمە بچوکەکەی ئینکی ئەلەرزی وەکو پۆلە کیسەل خۆیانی پیا بکێشن شەپۆلەکان لە نیرگەی بەلەمەکەیان ئەدا بۆ ئەوەی وەکو گورگ شا هەڵ بلوشن و شەپۆلەکان لە قەپۆزی بەلەمەکەیان ئەدا وەکو شێر پەالماری ئینکی یان ئەدا :311 – 332لەو سەردەمەدا درەختێکی تەنیا هەبو تەنیا درەختی هالبو ،درەختێ بە تەنیا لە کەناری فوراتی پاک دا روا بە ئاوی فورات ئاو ئەدرا تەوژمی زەالنی خوارو لە رەگی دەرهێنا لقەکانی شکاند، فورات بردی هەڵی گرت بۆ دور من ئافرەتێ ،کە بۆ رێزنان لە قسەی ئان لەو ناوەدا ئەسوڕامەوە من ئافرەتێ ،کە بۆ رێزنان لە قسەی ئینلیل لەو ناوەدا پیاسەم ئەکرد، درەختەکەم گرتەوە و هێنام بۆ ئونوگ، بۆ ناو باخە رازاوەکەی ئینانای پیرۆز :318 – 311ئافرەتەکە درەختەکەی بە قاچ نەک بە دەست روان، ئافرەتەکە ئاوی دا بە قاچ نەک بە دەست وتی" :کەی ئەمە ببێ بە کورسیەکی قەشەنگ کە بتوانم لە سەری دابنیشم؟ وتی":کەی ئەمە ببێ بە تەختێکی قەشەنگ کە بتوانم لە سەری رابکشێم؟ پێنج ساڵ ،دە ساڵ تێپەڕی ،درەختەکە گەورە بو ،بەاڵم لق‌وپۆپی دەرنەکرد لە سەر رەگەکەی مارێکی بێ ئامان کوالنەی کرد بو لە سەر چڵەپۆپەکەشی مەلی ئانزود بەچکەکانی دانا بو 656
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
لە ناوقەدەکەشی دا خێوێک جێگەی خۆی تێدا ساز کرد بو کچۆڵەیەک بو بە دڵێکی خۆشەوە پێ ئەکەنی، لە کاتێک دا ئینانای پیرۆز ئەگریا لەو کێشەیەدا کە خوشکەکەی بۆی باس کرد ،براکەی ،پاڵەوان گلگامێش ،الیەنی گرت :380 – 316پشتێنێکی پۆشی پەنجا مەن قورس و پەستەکەکەی پەنجا مەن بو ،ئەتوت سی شیقلی هەڵگرتوە دەستی دایە تەورە برۆنزیەکەی کە بۆ گەڕان بە کاری ئەهێنا کە حەوت تالینت و حەوت مەن کێشی بو مارە بێ ئامانەکەی کوشت کە لە سەر رەگەکەی ئەژیا مەلی ئانزود کە لە سەر چڵەپۆپەکەی ئەژیا بەچکەکانی هەڵگرت و فڕی بۆ شاخەکان خێوە کچەکە کە لە قەدەکەی دا ئەژیا هەاڵت پەنای برد بۆ چۆڵەوانی درەختەکەی لە رەگەوە هەڵکەند ،سەرچڵەکەی قرتان کوڕانی شارەکەی کە لە گەڵی چو بون لقوپۆپەکانیان هەڵپاچی پێشکەشی کرد بە خوشکەکەی ،بە ئینانای پیرۆز ،بیکا بە کورسی دایە بیکا بە تەخت بۆ خۆی بۆ خۆیشی ،لە رەگەکانی ،ئیالگ ی دروست کرد و ،لە لقەکانیشی ئیکیدما :368 – 383ئیالگ ی لە مەیدانی پان دا ئەژەن ،نەی ئەویست هەرگیز لە ژەنینی بوەستێ، لە مەیدانی پان دا ستایشی خۆی ئەکرد ،،نەی ئەویست هەرگیز لە ستایشی خۆی بوەستێ بۆ ئەو (؟) کە مناڵی بێوەژنەکانی" ...ئای ملم! ئۆف کڵۆکم!" بۆ ئەوانەی دایکیان هەبو ،دایک نانی بۆ کوڕەکەی ئەهێنا بۆ ئەوانەی کە خوشکیان هەبو ،خوشک ئاوی بۆ براکەی ئەهێنا کە ئێوارە هات ،شوێنی دانانی ئیالگ ی نیشانە کرد ،لەوێوە ئیالگ ەکەی خۆی هێنایە الی خۆی لە ماڵ داینا بەاڵم بەیانی زو کە ئەو ...شوێنەکەی نیشانە کرد بو، لە سۆنگەی سکااڵی بێوەژن و دادوبێدادی کچە گەنجەکانەوە ئیالگ ەکەی و ئیکیدما کەی بەربونەوە ناو بنی جیهانی ژێر‌و هەوڵی دا بە دەست ،دەریان بهێنێتەوە ،نەیتوانی بیانگاتێ هەوڵی دا بە قاچ ،دەریان بهێنێتەوە ،نەیتوانی بیانگاتێ :318 – 366لە زاری دەروازەی گانزەر دا ،لە بەردەم جیهانی ژێرودا هەڵتوتا گلگامێش کەوتە شینوزاری ،بە کوڵ گریا: "ئای ئیالگ ی من ،وای بۆ ئیکیدما ی من! ئای ئیالگ ەکەی من ،من هێشتا لە خۆشیەکانی تێر نەبوم ،یاری پێ کردنی بۆ من هێشتا تەواو نەبوە!
656
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
ئاخ ئەگەر ئیالگ ەکەی من هەر لە ماڵی دارتاش چ اوەڕوانی من بوایە ،من لە گەڵ ژنی دارتاشەکە دا وەکو دایکی خۆم رەفتارم ئەکرد ...ئەگەر هەر لەوێ چاوەڕوانی من بوایە ،من لە گەڵ مناڵەکانی دارتاشەکە وەکو خوشکە بچوکەکەم رەفتارم ئەکرد ...ئەگەر ئەو هەر لەوێ چاوەڕوانی من بوایە! ئیالگە کەی من کەوتۆتە خوارێ بۆ جیهانی ژێر‌و ..کێ بۆم ئەهێنێتەوە؟ ئیکیدما کەی من کەوتۆتە خوارێ بۆ گانزەر ...کێ بۆم ئەهێنێتەوە؟" :381 – 316ئەنکیدوی نۆکەری وەاڵمی دایەوە: "گەورەم! بۆچی ئەگریت؟ بۆچی خەم دڵی داگرتوی؟ ئەمڕۆ من ئیالگ ەکەی تۆ لە جیهانی ژێر‌و ئەهێنمەوە ،من ئیکیدما کەت لە گانزەر ەوە بۆ ئەهێنمەوە" گلگامێش بەرسڤی ئەنکیدوی دایەوە: " ئەگەر ئەمڕۆ بچی دابەزی بۆ جیهانی ژێر‌و ،با ئامۆژگاریت بکەم! ئەبێ رێنماییەکانم جێبەجێ بکەی. با قسەت بۆ بکەم! گوێ لە وتەکانم بگرە: :398 – 382نابێ جلوبەرگی خاوێن لە بەر بکەی :ئەگینا دەسبەجێ ئەتناسنەوە کە تۆ نامۆی نابێ لەشی خۆت بە رۆنی خۆشبۆی شوشەکە بهەنوی :ئەگینا بە بۆنەکەی تێت ئەوروکێن نابێ گۆپاڵ لە جیهانی ژێرودا بهاوێژی :ئەگینا ئەوانەی گۆپاڵەکەیان بەر ئەکەوێ تێت ئەئاڵێن نابێ گۆچان بە دەستەوە بگری :ئەگینا تاپۆکان هەست ئەکەن تۆ سوکایەتییان پێ ئەکەی نابێ پاپوچ لە پێ بکەی نابێ لە جیهانی ژێرودا بنەڕێنی نابێ ژنە خۆشەویستەکەت ماچ بکەی نابێ لە ژنەکەت بدەی تەنانەت ئەگەر هەراسانیشی کردی نابێ مناڵە خۆشەویستەکانت ماچ بکەی نابێ لە کوڕەکەت بدەی تەنانەت ئەگەر بێزاریشی کرد دەنگەدەنگ بکەی لە جیهانی ژێرودا گل ئەدرێیتەوە :102 – 399ئەو ژنەی کە لەوێ راکشاوە ،ئەو ژنەی کە لەوێ راکشاوە دایکی نینازو کە لەوێ هەڵئاژیاوە شانی روتی بە جل دانەپۆشراوە ،هیچ پۆشاکێ بە سەر سنگە روتەکەیەوە نیە پەنجەکانی وەکو تەورداس وان و پرچی کە ئەڕنێتەوە ئەڵێی زەرون". :110 – 108ئەنکیدو گوێی نەدایە وتەکانی گەورەکەی جلوبەرگی خاوێنی پۆشی ،ئەوان ناسییانەوە کە نامۆیە لەشی بە رۆنی خۆشبۆ هەنو ،بە بۆنەکەی لە دەوری وروکان گۆچانی نیشانەی لە جیهانی ژێرودا وەشان ،ئەوانەی گۆچانەکەیان بەرکەوت تێی ئااڵن گۆچانەکەی بە دەستەوە گرت تاپۆی مردوەکان هەستیان کرد سوکایەتییان پێ کراوە 656
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
پاپوچی کردە پێ، بوە هۆی دەنگە دەنگ لە جیهانی ژێرودا ژنە خۆشەویستەکەی ماچ کرد و لەو ژنەیشی دا کە هەراسانی کرد بو فرزەندە خۆشەویستەکەی ماچ کرد و ،لەو کوڕەیشی دا کە لێی بێزار بو نەڕەیەکی گەورەی کرد، ئیتر لە جیهانی ژێرودا گل درایەوە :119 – 113پاڵەوان گلگامێش ،کوڕی نینسومون، بە تەنیا رێگەی ئیکوری گرت ،بۆ پەرستگای ئینلیل لە بەردەم ئینلیل دا گریا: "بابە ئینلیل! ئیالگ ەکەم کەوتە خوارێ بۆ جیهانی ژێر‌و، ئیکیدما کەم کەوتە خوارێ بۆ ناو گانزەر. ئەنکیدو دابەزی بیانهێنێتەوە بەاڵم جیهانی ژێر‌و ئەوی گل داوەتەوە ناماتار ن ەیگرتوە ،ئاساگ نەیگرتوە ،بەڵکو جیهانی ژێر‌و گرتویەتی ئودوگ ،دێوی نیرگال ،کە بەزەیی بە کەس دا نایەتەوە ،نەیگرتوە ،بەڵکو جیهانی ژێر‌و گرتویەتی ئەو لە مەیدانی شەڕێکی پیاوانەدا نەگالوە ،بەڵکو جیهانی ژێر‌و گرتویەتی". باوە ئینلیل لەم کێشەیەدا الیەنی نەگرت ،لە بەر ئەوە چو بۆ ئەریدوگ :110 – 111لە ئەریدوگ بە تەنیا رێگەی گرت ،بۆ پەرستگای ئینکی لە بەردەم ئینکی دا گریا: "بابە ئینکی! ئیالگ ەکەم کەوتە خوارێ بۆ جیهانی ژێر‌و، ئیکیدما کەم کەوتە خوارێ بۆ ناو گانزەر. ئەنکیدو دابەزی بیانهێنێتەوە بەاڵم جیهانی ژێر‌و گرتویەتی نامات ار نەیگرتوە ،ئاساگ نەیگرتوە ،بەڵکو جیهانی ژێر‌و گرتویەتی ئودوگ ،دێوی نیرگال ،کە بەزەیی بە کەس دا نایەتەوە ،نەیگرتوە ،بەڵکو جیهانی ژێر‌و گرتویەتی ئەو لە مەیدانی شەڕێکی پیاوانەدا نەگالوە ،بەڵکو جیهانی ژێر‌و گرتویەتی". باوە ئینکی لەم کێشەیەدا الیەنی گرت، :121 – 118بە پاڵەوانی الو ئوتو ی ،کوڕی نینگال ی وت: " دەسبەجێ دەالقەیەک لە جیهانی ژێر‌و دا بکەرەوە ،ئینجا نۆکەرەکەی ئەو لە جیهانی ژێر‌و بهێنەرەوە" ئەو دەالقەیەکی کردە جیهانی ژێر‌و نۆکەرەکەی بە ئاسانی لە جیهانی ژێر‌و دەرهێنا 656
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
:181 – 121باوەشیان کرد بە یەکتردا و یەکترییان ماچ کرد بە پرسیار دای گرتەوە: "رێکخستنی جیهانی ژێروت بینی؟ هاوڕێ! ئەگەر تۆ بۆم باس بکەیت ،ئەگەر بۆم بگێڕیتەوە" " ئەگەر باسی رێکخستنی جیهانی ژێروت بۆ بگێڕمەوە ،ئەبێ دابنیشی و بگریت!" "من دائەنیشم و ئەگریم" .....کە دڵت حەز بکا بیگرێ.. (من کرم تێی داوم؟) ....وەکو ئەسپێ بداتە پەاڵسە کۆن دەالقەیەک ،پڕ بێ لە تۆز وتی "ئۆف" و لە ناو تۆزەکەدا دانیشت " :161 – 182ئەوەت بینی کە یەک کوڕی هەیە؟" "بەڵێ بینیم!" "ئەحواڵی چۆنە؟" لە سەر ئەو کۆتەرەیەی کە لە بن دیوارەکەدایە بە کوڵ ئەگری" "ئەوەت بینی کە دو کوڕی هەیە؟" "بەڵێ بینیم" "ئەحواڵی چۆنە؟" "لە سەر چەند خشتێ دانیشتوە نان ئەخوا" "ئەوەت بینی کە سێ کوڕی هەیە؟" "بەڵێ بینیم" "ئەحواڵی چۆنە؟" "ئاو لە کوندەی سەر هەرزاڵە ئەخواتەوە" "ئەوەت بینی کە چوار کوڕی هەیە؟" "بەڵێ بینیم" "ئەحواڵی چۆنە؟" "دڵی خۆشە وەکو پیاوێ چوار واڵخی نیر لە ملی هەبێ" "ئەوەت بینی کە پێنج کوڕی هەیە؟" "بەڵێ بینیم" "ئەحواڵی چۆنە؟" "وەکو میرزایەکی ماندونەبو بە ئاسانی هاتوچۆی کۆشک ئەکا" 657
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
"ئەوەت بینی کە شەش کوڕی هەیە؟" "بەڵێ بینیم" "ئەحواڵی چۆنە؟" "شادمانە وەکو زەویەکەی کێڵرا بێ" "ئەوەت بینی کە حەوت کوڕی هەیە؟" "بەڵێ بینیم" "ئەحواڵی چۆنە؟" " وەکو هاودەمی خواکان ،لە سەر تەخت دانیشتوە ،گوێ لە بڕیارەکان ئەگرێ" " :188 – 168خەساوی ناو کۆشکت بینی؟" "بەڵێ بینیم" "ئەحواڵی چۆنە؟" "وەکو داری ئاالال ی بێ کەڵک لە قوژبنێک دا هەڵپەسێردراوە" "ئەو ژنەت بینی کە هەرگیز نەزاوە ؟" "بەڵێ بینیم" "ئەحواڵی چۆنە؟" "وەکو ...ئینجانە ،بە توندی فڕێ دراوەتە الوە ،خۆشیی بە هیچ پیاوێ نابەخشێ" "ئەو گەنجەت بینی کە هەرگیز ژنەکەی روت نەکردۆتەوە؟" "بەڵێ بینیم" "ئەحواڵی چۆنە؟" "تۆ گوریسەکە تەواو ئەکەی ،ئەو هێشتا لە سەر گوریسەکە ئەگری" "ئەو ژنەت بینی کە هەرگیز مێردەکەی روت نەکردۆتەوە ؟" "بەڵێ بینیم" "ئەحواڵی چۆنە؟" " تۆ چنینی چیغەکە تەواو ئەکەی ،ئەو هێشتا بە سەر چیغەکەدا ئەگری" "ئەوەت بینی کە جێگری نیە؟" "بەڵێ بینیم" "ئەحواڵی چۆنە؟" وەکو ئەو ....خشت ؟ نان ئەخوا....... ......
650
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
" :101 – 186بینیت...؟ " خواردنەکەی بە جیا دائەنێن ،ئاوەکەی بە جیا دائەنێن ،ئەو خواردنە ئەخوا کە بۆ ئەوی دائەنێن، ئەو ئاوە ئەخواتەوە کە بۆ ئەوی دائەنێن" ..... "کابرای گولت بینی؟" ..... "هەڵبەز و دابەز ئەکا وەکو گایەک کرم تێی دابێ" "ئەوەت بینی لە نەبەردا گالوە" "بەڵێ بینیم" "ئەحواڵی چۆنە؟" "باوک و دایکی لەوێ نەبون کەللەسەری هەڵبگرن ،ژنەکەی ئەگری" "گیانی ئەوەت بینی کە پرسەی بۆ نەگیراوە؟" "بەڵێ بینیم" "ئەحواڵی چۆنە؟" "بەرماوەی ئێسک و نان و ...ئەو شتانە ئەخوا لە کۆاڵن فڕێ ئەدرێن" "ئەوەت بینی کەشتیەوان لێی دا"... "ئەحواڵی چۆنە؟" "ئاخ ،دایە! پیاوەکە گریا بۆ ژنەکە ،کە کەشتیەکەی راکێشایە دەرەوە" ....... "مناڵە بچوکەکانی منت بینی کە هەرگیز لە دایک نەبون؟" "بەڵێ بینیم" "ئەحواڵیان چۆنە؟" "لە سەر تەختێکی ئاڵتون و زیو .پڕ لە هەنگوین و کەرە .گەمە ئەکەن" "ئەوەت بینی کە مرد..؟" "بەڵێ بینیم" "ئەحواڵی چۆنە؟" "لە سەر تەختی خواکان راکشاوە" "ئەوەت دی لە سەر ئاگر دانرا بو؟" ئەوەم نەبینی .گیانی لەوێ نەبو .دوکەڵەکەی بە ئاسمان دا چو".
655
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
تێوەردان یەکەم، ئەم الوژەیە" :گلگامێش و ئەنکیدو و ،جیهانی ژێر‌و" ،خشتی دوانزەهەمی الوژەی گلگامێشە ،بەاڵم لە بەر ئەوەی ،بە پێی لێکۆڵینەوەی هەندێ لە شوێنەوارناسەکان ،روداوەکانی په‌یوه‌ندییان بە روداوەکانی الوژەی گلگامێشەوە نیە ،بە جیا لەوان ،وەکو الوژەیەکی سەربەخۆ ،دانراوە. دوەم، بەشێ لە ئەفسانە و چیرۆک و داستان و گێڕانەوەکانی سومەری ،بابلی ،ئاکەدی ،ئاشوری بە جۆری دروستبونی گەردون دەس پێ ئەکا و ،لەوێوە ئەچێتە سەر گێڕانەوەی ئەسڵی داستانەکە .الوژەی "گلگامێش و ئەنکیدو و ،جیهانی ژێر‌و" ش بە هەمان شێوە دەستی پێ کردوە. سێیەم، جیهانی ژێر‌و ،بە پێی تێگەیشتنی سومەری ،جیهانی دوای مردن بوە ،جیهانێ بوە چونی هەبوە گەڕانەوەی نەبوە .هەر بۆیە پێیان وتوە" :ئەرزی نەگەڕانەوە". چوارەم، چەند بەشێکی پرسیارەکانی گلگامێش و وەاڵمەکانی ئەنکیدو ،لە کۆتایی الوژەکەدا ،بە هۆی شکان و سوانەوە فەوتاون و نەخوێنراونەتەوە لە بەر ئەوە هەمو گفتوگۆکەیان بە تەواوی ساغ نەکراوەتە .دێڕە فەوتاوەکان بە ریزی نوقتە ئاماژەیان بۆ کراوە. پێنجەم، چەند رونوسی الوژەکە لە چەند جێگای جیاواز دۆزراوەتەوە و ،پارچەکانی لە چەند شوێنی جیاوازە و، زاناکانی شوێنەوارناسی بە جۆری جیاواز خوێندویانەتەوە .بۆ نمونە :لەم رێنوسەدا ناوی ئامڕازە موسیقیەکان بە "ئیالگ" و "ئیکیدما" خوێنراونەتەوە کەچی لە رونوسی تردا بە "پوکو" و "میکو" خوێنراونەتەوە و، هەندێکیان ئەم دو ئامڕازەیان بە تەپڵ و داری تەپڵ لێدان داناوە و هەندێکی تر بە دەزگایەکی نەزانراو.
وشەی نائاشنا ئینجانە :دەفرێکە لە قوڕ دروست ئەکرێ ،لە گۆزە پچوکترە ،دەمەکەی پەلە ،لە ئاگردا سور ئەکرێتەوە .لە ناو ماڵ دا دائەنرێ گوڵی جوانیی تێدا بڕوێنرێ. بایەوان :چارۆکەیەکی ئەستوری پان و گەورە بوە لە ناو کەشتی یا بەلەم دا بە ئەستونێکی بەرزدا هەڵواسراوە .کەشتیەوان بە هێزی با بەو بایەوانە کەشتی یا بەلەمەکەی لێ خوڕیوە. پاپوچ :جۆرێکە لە پێاڵو.تایەر بەگی جاف ئەڵێ: نازی پاپوچت ئەکێشم من بە تۆز و گەردەوە". "زو بڕۆ قاسید بڵێ دەردی دڵم پەاڵس :جلی کۆن و شڕ و پیس. تارمایی گیانی مردو. تاپۆ: 655
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
تەورداس :ئامرازێکە لە ئاسن دروست ئەکرێ ،دەمەکەی کەوانەیی تیژە ،سەردەمی زو بۆ شەڕ و بۆ هەڵپاچینی لق‌وپۆپی دار بە کار هێنراوە. زەالن :رەشەبای بەهێز. زەرو :کرمێکی بچوکە لە ناو قوڕ و لیتەی کانیاوادا ئەژی کە بە پێستی مرۆڤ دا ئەنوسێ چەند جار لە ئەندازەی گەورەیی خۆی زیاتر خوێن ئەمژێ. گلێرە :تەرزە. قەپۆز :چەناگەی دەرپەڕیوی مرۆڤ و چوارپێ. تەوقێکە کراوەتە ملی گا بۆ ئەوەی لە گەڵ گایەکی تردا پێکەوە ببەسترێنەوە و هاوشانی یەکتری نیر: جوت یا گێرەیان پێ بکرێ. نیرگە :دارێکی ئەستوری درێژە رائەهێڵرێ بۆ ئەوەی دارەڕای لە سەر بکرێ.
سەرچاوە
لە بەر تێکستی ئینگلیزی وەرگیراوە و لە گەڵ تێکستی عەرەبی بەراورد کراوە، بۆ تێکستی ئینگلیزی بڕوانە.)The Electronic Text Corpus of Sumerian Literature- Oxford University( : بۆ بەشێ لە تیکستی عەرەبی بڕوانە( :صاموئیل نوح کریمر ،السومریون :تاریخهم وحضارتهم وخصائصهم ،ترجمة الدکتور فیصل الوائلي ،الناشر وکالة المطبوعات ،الکویت) (ص )193 – 180 هەروەها بۆ کورتەی ئەم الوژەیە بڕوانە: طە باقر :ملحمة کلکامش ،الناشر دار الوراق ،لندن( ،ص )108 – 399 فاضل عبدالواحد حق :سومر :اسطورة و ملحمة 3911 ،بغداد( .ص )366 - 361
655
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
656
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
بالۆرەی سەرکەوتنی سەرجۆن "منم ،سەرجۆن ،شای بەهێزی ئاگادە، دایکم ژنێکی سادە بوە ،باوکم ناناسم. براکانی باوکم لە شاخەکان ژیاون شارەکەم ئازوپیرانویە ،کە لە سەر کەناری فوراتە. دایکە سادەکەم بە من ئاوس بوە ،بە نهێنی منی بوە، لە تلیان دا شاردمیەوە سەری گرت و بە قیر سواخی دا، هاویشتمیە ناو ئاو ،ئاوەکە نوقمی نەکردم. ئاوەکە هەڵی گرتم بۆ الی ئاودێر ئاکی. ئاکی ،ئاودێر ،بە دڵێکی پاکەوە لە ئاوەکە دەری هێنام. ئاکی ،ئاودێر ،وەکو کوڕی خۆی بە خێوی کردم. ئاکی ،ئاودێر ،لە الی خۆی کردمی بە باخەوان. کاتێ باخەوانیم ئەکرد ماخوا ئیشتار حەزی لێ کردم، بە درێژایی (چل و) چوار ساڵ پاشایەتیم کرد من فەرمانڕەوایی خەڵکە سەرڕەشەکەم کرد چیا سەختەکانم بە تەوری برۆنزین روخاند سەرکەوتمە سەر شاخە نزمەکان کێوە نەویەکانم بڕی واڵتی دەریام سێ جار گەمارۆ دا دیلمون م گرت چوم بۆ دور-یلوی گەورە ...من 656
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
قوربانیم کرد هەر شایەک لە دوای من بێ ..... با فەرمانڕەوایی بکا ،با حوکمی سەرڕەشەکان بکا، با شاخە سەختەکان بە تەوری برۆنزین بڕوخێنێ با سەر بکەوێتە سەر چیا نزمەکان با کێوە نەویەکان ببڕێ با سێ جار واڵتی دەریا گەمارۆ بدا با دیلمون بگرێ با بچێ بۆ دور-ئیلوی گەورە ............ ...بەشەکەی تری بالۆرەکە فەوتاوە" بۆ تێکستی ئینگلیزی ،بڕوانە: (.)The Electronic Text Corpus of Sumerian Literature
بۆ تێکستی عەرەبی ،بڕوانە: الدکتور فاضل عبدالواحد علي ،سومر اسطورة وملحمة ،ل .128 – 122 بۆ بەشێکی تێکستەکە :باقر ،ل .19
656
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
بالۆرەی سەرکەوتنی نارام سین چکاوەی بابەت نارام سین نە وەی سەرجۆنی ئاکەدی کەوتۆتە بەر هێرشی گەورەی خێڵ و هۆزە چیاییەکان .لە شاخەکانەوە هێزێکی بە ژمارە زۆر ،بە سەرکردایەتی ئانوبانینی و حەوت کوڕەکەی ،کە بە چڕوچاو لە قەلەڕەش و ،بە لە ش لە باڵدار چون ،دڕندە و شەڕانی بون ،بەرەو خوار شۆڕ بونەتەوە .هەر هێزێ چو بێتە سەر رێییان، بەرهەڵستییان بکا ،شکاندویانە .واڵتەکانی ئەنەدۆڵ ،سوبارتو (واڵتی ئاشور) ،واڵتی گوتیەکان (کوردستانی خوارو) ،ئیالم (خوزستان) تا ئەگەنە خەلیج ،داگیر و تااڵن و کاول ئەکەن، نارام سین ،پرسی بە خواکان کردوە ،قوربانی پێشکەش کردون ،لە نوقاڵنەبێژەکانی پرسیوە ،هەواڵی دڵخۆشکەریان پێ نەداوە .سێ ساڵ لە سەر یەک هێزی گەورەی ناردۆتە سەریان بەاڵم هەمو جار تەفروتونا بون .سەرەڕای ئەوەش نەخۆشی کوشندەی تاعون و زەحیری ...باڵ‌و بۆتەوە ،کەمبونەوەی بەروبوم و قاتوقڕی و برسێتی واڵتەکەی داگرتون. نارام سین ،یەکێ لە سەرکردەکان ی راسپاردوە هێزی جەنگاوەرانی دوژمن تاقی بکاتەوە بزانێ ،ئەمانەی کەوا لە شكان نایەن ،هۆی چیە ،مرۆڤن یان بەچکەی شەیتانن؟ سەرکردەکەی چەکەکانی لە بریندارکردنی هەندێک لە دیلەکان دا تاقی کردۆتەوە ،بینیوێتی ئەوانیش وەکو ئەمان خوێن لە برینەکانیان ئەچۆڕێ ،ئەوسا دڵنیا بون کە ئەوانیش مرۆڤن. نارام سین لە ساڵی چوارەم دا ،هێرشی پێچەوانەی کردۆتە سەریان ئەمجارە دوژمنە چیاییەکانی شکاندوە و، هەندێکی لێ بە دیل گرتون .دیلەکان بۆ ئەوەی ببن بە پەندی زەمانە ئەهێڵێتەوە و نایانکوژێ. نارام سین و راوێژکارەکانی ،لە ئەنجامی هێرش و بەرگری و شەڕەکان دا ،گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی بۆ ئەوەی بتوانرێ بە دڵنیایی و بە ئاسودەیی ژیان بە سەر ببرێ ،چاکتر وایە شار بە شورەی بەرز بپارێزرێ و ،بە خەندەقی ئاو دەوری بگیرێ.
656
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
دەقی بالۆرەکە: (تۆ ئەوەی کە دێی) ئەمەت بۆ ئەخوێنمەوە کە لەم کێلەدایە (من نارامس) کە دوای کوڕی سەرجۆن هاتوە (ئەمەم نوسی و بە جێم هێشت) بۆ سەردەمی داهاتو ئینمیرکار ،شای دێرین ،کە بە یەکجاری دیار نەما ئینمیرکار ،شای ئوروک ،کە تا هەتایە دیار نەماوە ئەوەی ئەوسا شوانی واڵت بو ئێستاش پاش رابوردنی سەد ساڵ پاش ئەوەی سەد ساڵ تێپەڕیوە ئیشتار بیری خۆی سەبارەت بە واڵت گۆڕیوە ئومان ماندا دەرئەکەون و واڵت ئەگرن ئەو کاتە ئینمیرکار لە گەورەخواکانی پرسی، نوقاڵنەبێژەکانی بانگ کرد و فەرمانی پێ دان، سەرو کاوڕی بۆ هەر یەکێ لە حەوت گەورەخواکان سەربڕی، سفرەی خوانی پیرۆزی رازاندەوە، نوقاڵنەبێژەکان لە گەڵی دوان: بڕیارێ بدە لێی دڵنیا بی خواکان ویستی خۆیانت پێ ئەڵێن شا ئینمیرکار توشی بڕیاری سەخت بو شاماش کە ژیریی و دانایی دابویە سزای سێبەرەکەی و سێبەری ژێردەستەکانی و سێبەری پێشینە و پێشینەی پێشینەکانی دا شاماش (قارەمان) گەورەی سەرو و خوارو ،گەورەی ئانوناکی ئەوانەی ئاوی پیس ئەخۆنەوە و ئاوی پاک ناخۆنەوە بەاڵم ئینمیرکاریان بە بیر و بە چەکەکەی بەستەوە ،ئەو هێزەیان روخان ئەو کێلێکی نەنوسی و بە جێی نەهێشت ، :10لە جێیەک دا ،کە من خۆم لە مەترسی رزگارم نەبو ،دەسخۆشیم لێ کرد وەکو باڵدار ئەجەنگان ،زەالم بون بە روخساری قەلەڕەشەوە تلمون شیری داونەتێ
656
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
:18پاش ئەوەی بیلی ئیل بیچمەکەی داڕشتون لە باوەشی چیاکان دا پێگەیشتون گەورە بون و لەوێ نیشتەجێ بون حەوت برا بون و شا بون جەماوەرەکەیان سێسەدوشەست هەزار کەس بو باوکیان شا ئانوبانینی و، :20دایکیان شاژن ناوی مالیلیە لە ناو براکان دا گ ەورەکەیان سەردار مەناندایە ،برای دوەمیان میدودویە ،برای سێیەمیان کوکوپیشە ،برای چوارەمیان تاردادایە ،برای پێنجەمیان بالداهدایە ،برای شەشەمیان ئاهوداندیە ،برای حەوتەمیان هارشاکیدویە ئەو کاتەی لە چیاکان ئەسوڕانەوە یەکێ لە سەرکردەکانم گرتنی (؟) کێشایان بە رانی خۆیان دا (؟) لە پەالماری یەکەمیان دا گەیشتنە بوروش هاندرا ،سەرانسەری خاکی بوروش هاندرا تااڵن کرا شاری بوهلو چەپاو کرا .ئینجا شاری ..بە تاراج برا. ...سنور بەزێنرا ،بڕیار بو شوبا ئینلیل :88دابەزینە ناو جەرگەی سوبارتو دوای تااڵنکردنی گوتیوم چونە ئیالمەوە دوای چەپاوکردنی ئیالم گەیشتنە بناری دنیا لە رێگەکەیان دا توشی هەرکەس بون شکاندیان :60گەیشتنە تلمون ،شوێنی ملوخا و ،هەر زەویەکی لە ناو دەریادا بو حەڤدە شا لە گەڵ نەوەد هەزار پیاو لە تیپەکانیان ،دایانە پاڵیان و هاوکاری زۆریان کردن سەرکردەکەم بانگ کرد و فەرمانم پێ دا: "بەرامبەریان تیر بە کار بهێنە :68تیریان تێ بگرە و کەللەسەریان بپێکە ئەگەر خوێنیان لێ هات ئەوانیش وەکو ئێمە زەالمن ئەگەر خوێنیان لێ نەڕژا ئەوا لە توخمی شەیتان و فریشتەی مەرگن تاپۆن ،شەیتانی بەدکاریین ،ئینلیل ئەفراندونی". سەرکردەکە گەڕایەوە هەواڵی هێنا: " :10تیرم تێ گرتن سەرم ئەنگاوتن و خوێنیان لێ هات". نوقاڵنەبێژەکانم بانگ کرد فەرمانم پێ دان 657
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
سەرو کاوڕم بۆ هەریەکێ لە حەوت خواکە کوشتەوە سفرەی پیرۆزم رازاندەوە لە گەورەخواکان :ئیشتار ،ئیلبابا ،زامبابا ،ئونو نیت ،هانیش ،شاماشی قارەمان و فیتو م ،پرسی ،بۆ دەرچون لە فەوتان بەاڵم لە دڵی خۆم دا وتم :80پرس بە کام شێر بکەم کام گورگ ؟ نوقاڵنەبێژ پرسی. ئەمەوێ وەکو جەردە بڕۆم بۆ جێبەجێکردنی ویستەکانم پشت بە خوا ؟ بمگێڕەرەوە بۆ خۆم کاتێ گەیشتمە ساڵی یەکەم، 310 :88سەدوبیست هەزار سەربازم ناردە سەریان ،کەسیان لێ نەگەڕایەوە کاتێ گەیشتمە ساڵی دوەم ،هەمان شت لە نەوەد هەزار جەنگاوەر قەوما کاتێ گەیشتمە ساڵی سێیەم ،هەمان شت لە شەست هەزار و حەوت سەد سەرباز قەوما ئەوسا پەشۆکام و خەم دایگرتم ،لە دڵی خۆم دا وتم: "چی بۆ جێنشینەکانم بە جێ ئەهێڵم؟ من شایەکم ،ناتوانێ واڵتەکەی رزگار بکا، شوانێکە ناتوانێ گەلەکەی بپارێزێ چی بکەم بۆ ئەوەی خۆم دەرباز بکەم لە، ترسی پیاوان ،مەرگی تاعون ،زەحیری :98ترسان ،ونبون ،قاتوقڕی، برسێتی ،خەوزڕان ،هەمو نەخۆشیەکانی کە داکەوتون هەروەها لە سەروی شار دا تۆفان هەڵساوە لە خوارەوەش لە پێدەشتەکان دا تۆفانە ئایا گەورەی ئاو بە گەورەخواکانی (براکانی) وت: " :300ئەی گەورەخوایان! چیتان کرد؟ چونکە وەکو پێتان وتم ،تۆفان هەستاوە وەها"... کاتێ ساڵی نوێ هات ،ساڵی چوارەم لە ئایا ی راوێژکاری خواگەورەکانەوە قوربانیم پێشکەش کرد بە ساڵی تازەی پیرۆز راوێژم کرد بە سروشی پیرۆز نوقاڵنەبێژم بانگ کرد فەرمانم پێ دا 650
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
سەرو کاوڕم بۆ هەر یەکێ لە حەوت خواکە کرد بە قوربانی سفرەی خوانی پیرۆزم رازاندەوە لە گەورەخواکانم پرسی ،نوقاڵنەبێژەکان پێیان وتم: "تەورەکان خوێنیان لێ ئەچۆڕێ!" :310لە ناو ئەوانەدا دوانزە جەنگاوەریان هەاڵتن ،لە دەس من دەرباز بون بە خێرایی دویان کەوتم توانیم ئەو جەنگاوەرانە بگرمەوە جەنگاوەرەکانم بە گیراوی هێنایەوە ئەوسا لە دڵی خۆم دا وتم: :318بێ راوێژی پیر ناتوانم سزایان بدەم لەو پێناوەدا کاوڕێکم سەربڕی کۆڕی گەورەخواکان فەرمانیان پێ کردم رێگەیان بدەم لە بنی ئاسمان دا لە الیەن ڤینۆسی پرشنگدارەوە ئاگادار کرام تۆ نارامس ،کوڕی سەرجۆن ،رێنماییت ئەکەم :310وازیان لێ بێنە ،ئەم رەگەزە چەموشە لە ناو مەبە ئینلیل لە دوارۆژدا خۆی ئەیان داتە بەر نەفرین ئینلیل پڕ بە دڵ رقی لێیانە هەمو لە شارەکەی ئەوان دا ئەکوژرێن ئەیان سوتێنین ،لە بنکەکانیان دا تەنگیان پێ هەڵئەچنن خوێنیان لە شارەکەدا ئەڕژێ ئەرز بەروبومی کەم بۆتەوە ،دارخورماش بەرەکەی :316هەموان لە شاری ئەو جەنگاوەرانەدا مردن دەستدرێژی تەنیوەتەوە لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر و ،لە ماڵێکەوە بۆ ماڵێکی تر .لە باوکەوە بۆ کوڕ ،لە براوە بۆ برا ،لە پیاوێکەوە بۆ پیاوێکی تر و ،لە دۆستێکەوە بۆ دۆستێک کەس قسەیەکی باش ناکا خەڵک فێری هیچ نابێ جگە لە قسە ،هیچ باڵ‌و ناکەنەوە جگە لە گەوجی ئەم شارە بوە بە دوژمنی خۆی ئەم شارە شارێکی تر دەستی بە سەردا گرتوە بە نەختێ پارە کە کەمێ جۆ نەبێ هیچیتر ناهێنێ خۆزگە :شایەکی بەهێز لە واڵت دا هەڵئەکەوت بە جێم هێشتون بۆ خوا گەورەکان ریشەکێشیان بکا دەستم نەخستۆتە سەریان چونکە هەاڵتون 655
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
تۆ میری فەرمانڕەوا بی یا هەر شتێکی تر بە رەزامەندی خوا دانراوی رێبەریی شاهێتی بکەی لە پێناوی تۆدا تەختەی عاجم دروست کرد ،لە سەر ئەم کێلەم نوسی بۆ کوثی لە پەرستگای ئای میشالم لە پەرستگای نیرگال دا بۆم بە جێهێشتی ئەم کێلە بدوێنە کەواتە :نە پەشێوان و نە ترسان هەرگیز مەترسە و مەلەرزێ ئەگەر بتەوێ بناوانەکەت پتەو بێ و، لە سەر سنگی ژنەکەت دڵخوازی بکەی دڵنیا بە لە شورەکانت خەندەقەکان پڕ بکە لە ئاو دورجەکانت ،دانەوێڵەکەت ،پارەکانت ،کەلوپەلەکانت ببەرە ناو شارە قایمکراوەکە چەکەکەت بپارێزە ،بە شاردراوەیی هەڵی بگرە وریابە ،سەالمەتیت دەستەبەر بکە! ... :310بەرپەرچی هێرشەکەیان بە دیاری و گۆڕینەوە بدەرەوە لە بەردەم ئەوان دا سەرەڕۆیی مەکە نوسەرەوە ئاگادارەکان کێلە تایبەتیەکەت ئەنوسنەوە تۆ کە سودت لە کێلەکەم وەرگرتوە هەول بدە رزگار بی تۆ لە گەڵ من روخۆش بی دوارۆژ یەکێکی تریش لە گەڵ تۆ روخۆش ئەبێ.
تێوەردان نارام سین سەرکەوتنەکەی خۆی بە سەر لولوبیەکان دا لە سەر کێلی بەرد نەخشاندوە و ،شاعیرەکانی ئەو سەردەمەش کردویانەتە بالۆرەیەکی ئەفسانەیی. چکاوەی ئەم بالۆرەیە لە الیەن "طه باقر" ەوە لە ژێر سەرناوی "اسطورة نرام سین" دا لە الپەڕەکانی (- 312 )318ی کتێبەکەی دا باڵ‌و کراوەتەوە ،بڕوانە: طه باقر ،مقدمة في ادب العراق القدیم ،دار الوراق ،بیروت.1030 ، دەقی ئ ەم بالۆرەیە لە الیەن شوێنەوارناسێکی عیراقی ترەوە ،لە الیەن "د خەلیل سەعید" ەوە لە ژێر سەرناوی "نص نارامس" دا لە الپەڕەکانی ( )128 - 118ی کتێبەکەی دا باڵوکراوەتەوە ،بڕوانە: "الدکتور خلیل سعید ،معالم من حضارة وادي الرافدین ،منشورات کلیة االداب والعلوم االنسانیة بالدار البیضاء، ".3982 سەرچاوەی وەرگرتنی هەردوکیان بریتی بوە لە: .Gurney,"Anatolian Studies, 5, 1955
655
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
پێ ئەچێ د .خەلیل سەعید لە گێڕانەوەکەی دا توشی هەندێ هەڵەی مێژویی بوبێ: یەکەم، لە سەرەتای بابەتەکەدا باسی ئەوەی کردوە کە ئەم بالۆرەیە لە سەر بەردە نیگارینەکەی دەربەندی گاور نوسراوە لە کاتێک دا ئەو بەردە تەنیا نیگاری لە سەرە و ،هیچ نوسینێکی بە هیچ خەتێ لە سەر نەنوسراوە و، نیگارەکەش لە بەر ئەوەی لە سەر تاشەبەردێکی شاخەکە هەڵکەنراوە ،بە ئاسانی قابیلی گواستنەوە نیە. بۆیە ئەم نوسینە هیچ پەیوەندیەکی لە گەڵ دەربەندی گاوردا نیە. دوەم. طه باقر ،کە شوێنەوارناسێکی شارەزای عیراقە و ،چەند جارێ لە سەر مۆنۆمێنتەکەی دەربەندی گاوری نوسیوە ،باسی هیچ نوسینێکی نەکردوە ،بەڵکو ئەو کە بابەتەکەی خۆی لە هەمان سەرچاوە وەرگرتوە کە د. خەلیل وەری گرتوە .ئەڵێ" :هەندێ بەشی ئەم بالۆر ەیە لە سواڵەتەکانی کتێبخانەکەی ئاشوربانیپال لە نەینەوا و هەندێکی تری لە سوڵتان تەپە لە تورکیا دۆزراوەتەوە". سێیەم، ئەم دەقەی ئێرە لە دەقە عەرەبیەکەی د .خەلیلەوە کراوە بە کوردی .بەاڵم لە وەرگێڕانەکەی ئەودا هەڵەی چاپ و، شپرزەیی لە هەندێ لە ناوەکان و لە هەند ێ لە دێڕەکانی دا هەیە ،ئەوەش تا ئەندازەیەک هەندێ لە ناوەرۆکی بابەتەکەی شێواندوە .بۆ بەراورد و راستکردنەوە دەقێکی تر لە بەر دەس دا نەبو.
وشەی نائاشنا ئەفراندن :خوڵقاندن .دروستکردن. ئەنگاوتن :پێکان ،لە نیشانەدان. تااڵن .زەوتکردنی زۆردارەکی ماڵ و دارایی تایبەتی و گشتی .مەحوی ئەڵێ: تاراج: "بە شۆخی دین و دڵمی دا بە تاراج ئیستە وەک سۆفی بە سوبحەی ئەشکەوە هاتۆتە سەر تەرکی نەزەر چاوم" تااڵن. چەپاو: چەموش :گیاندارێ کە ئامادەی راهێنران و کەویکردن نەبێ .ئەشێ بە مرۆڤی بزێو و سەرکێش و سەرەڕۆش بوترێ. سروش :هاتف .وحی. سواڵەت :پارچەی گۆزە و گڵێنە و خشتی شکاو. بەرخی مەڕ کە ساڵی دوەمی تەمەنی دەس پێ ئەکا. کاوڕ: نوقاڵنەبێژ :العراف .کەسێ پێشبینی قەومانی روداوێ بکا بە چاک یان بە خراپ.
655
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
656
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
بالۆرەی سەرکەوتنی ئوتو خیگال ئوتو خیگال ،هەژدیهاکانی گوتیوم – دوژمنەکانی خوا ئەشکێنێ ئینلیل .شای گشت واڵتان ،دەسەاڵتی دا بە ئوتو خیگال ،پیاوی مەزن ،شای ئونوگ ،شای چوارقوڕنەی زەمین، ئەو شایەی کە فەرمانەکانی سەرپێچی لێ ناکرێ ،بۆ سڕینەوەی ناوی گوتوم ،ماری شاخەکان ،کە دژی خواکان بەدکارییان کردوە .پاشایەتی سومەرییان گواستۆتەوە واڵتی بێگانە ،سومەریان پڕ کردوە لە دوژمنایەتی، هاوسەریان لە مێردەکەی دابڕیوە ،مناڵیان لە دایک و باوکی دور خستۆتەوە ،دوژمنایەتی و توندوتیژییان باڵوکردۆتەوە. ئەو (ئوتو خیگال) چو بۆ الی خانمەکەی ،ئینانا .لێی پاڕایەوە" .خانمەکەم! شێری مەیدان ،تۆ پەالماری واڵتی بێگانە ئەدەی ،ئینلیل رای سپاردوم کە پاشایەتی بۆ سومەر بگەڕێنمەوە ،ئەشێ تۆ کۆمەکم بکەی!" هێزەکانی دوژمن لە هەمو جێیەک خۆیان ساز داوە .تیریگان ،شای گوتیوم.. ...بناوانی جۆگەکانی گرتۆتەوە. کەس لە شارەکەی دەرناچێ روبەڕوی ببێتەوە ،هەردو بەری دیجلەی داگیر کردوە .لە باشور ،لە سومەر ،ئاوی لە کێڵگەکان بڕیوە ،لە باکوریش رێگاکانی گرتوە .شەخەڵ لە شاڕێکانی مەڵبەندەکەدا رواوە. بەاڵم شا ،کە لە الیەن ئینلیلەوە هێزی پێ بەخشراوە ،لە الیەن دڵی ئیناناوە خۆشەویستی دراوەتێ ...ئوتو خیگال ،پیاوی مەزن ،بۆ ئەوەی روبەڕوی ببێتەوە لە ئونوگ دەرپەڕی ،لە پەرستگای ئیکور بارەگای دانا .قسەی بۆ هاوواڵتیانی شارەکەی کرد " :ئینلیل ،گوتومی داوە بە من ،خانمەکەیشم ،ئینانا ،یارمەتیدەر ئەبێ! دومو زید ئاما ئەجومگال ئانا -رایگەیاند گلگامێش ،کوڕی نین سین ،هاوکار ئەبێ" .هاوواڵتیانی ئونوگ و کوالبابەوە شادمان بون ،هەمو پێکەوە دوای کەوتن .هێزە هەڵبژاردەکانی ریز کرد. پاش ئەوەی لە پەرستگای ئیکور دەرچو ،رۆژی چوارەم بارەگای لە ناگ سو لە سەر جۆگەی سورونگال دانا، رۆژی پێنجەم بارەگای لە دەروازەی ئیلی تاببو دانا .ئور نین ئازو و نابی ئینلیل ،کە جەنەرالی نێردراوی ت یریگان بون بۆ سەر سومەر ،گرت و ،کۆتوپێوەندی کردن .پاش دەرچون لە دەروازەی ئیلی تاببو ،لە رۆژی شەشەم دا بارەگای لە کارکارا دانا .چو بۆ ئیکور و لێی پاڕایەوە" :ئەی ئیکور! ئینلیل چەکداری کردوم ،ئەشێ
656
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
تۆش یارمەتیدەرم بی!" لە نیوەشەودا ...کەوتە رێ بە سەر ئادابا دا رۆیشت بۆ الی ئوتو ،لێی پاڕایەوە" :ئەی ئوتو! ئینلیل گوتومی داوە بە من ،ئەشێ تۆش یارمەتیدەرم بی!" تەڵەیەکی لە دواوە بۆ گوتیەکان نایەوە .ئوتو خیگال ،پیاوی مەزن ،جەنەرالەکانی شکاندن. تیریگان ،شای گوتوم ،بە تەنیا بە پێ هەاڵت .وایزانی لە دابروم ،کە بۆ دەربازکردنی گیانی خۆی روی تێ کرد بو ،ئەحەوێتەوە ،بەاڵم هەرکە خەڵکی دابروم زانییان ئوتو خیگال شایەکە لە الیەن ئینلیلەوە دەسەاڵتی پێ دراوە ،نەیان هێشت تیریگان بڕوا ،نێردراوی ئوتو خیگال لە دابروم تیریگانی لە گەڵ ژنەکەی و مناڵەکانی گرت .کۆتوپێوەندی کردن .لە بەردەم ئوت ودا ،ئوتو خیگال وای لێکرد بە سەر قاچی دا بکەوێ و پێی نایە سەر ملی .گوتیوم ،ماری شاخەکانی وا لێ کرد ،بڕۆنەوە قوڕاوی کونەکانیان بخۆنەوە ...دەری کردن .پاشایەتی هێنایەوە بۆ سومەر.
تێوەردان بۆ دەقی ئیگلیزی بڕوانە: The Electronic Text Corpus of Sumerian Literature- Oxford University
بۆ دەقی عەرەبی بڕوانە: صموئیل نوح کرومر ،السومریون ،ترجمة الدکتور فیصل الوائلي ،ص .210 - 268 الدکتور فاضل عبدالواحد علي ،اقدم حرب للتحریر عرفها التاریخ ،مجلة سومر ،الجز‌ء االول والثاني – المجلد الثالثون ،بغداد .3912ص .81 – 21 هەندێ جیاوازی لە تەرجومەکان دا هەیە. ئەم وتارەی د .فاضل 30الپەڕەیە .باسی قارەمانێتی ئوتو خیگال ئەکا .ئەمە کارێکی ئاساییە ،بەاڵم گێڕانەوەی وەکو "یەکەمین جەنگی رزگاری لە مێژودا" و ،ئوتو خیگال وەکو "قارەمانی نەتەوەیی" زیاتر لەوەی توێژینەوەی زانستی بێ ،خرۆشانی سۆزی نەتەوەپەرستیی عەرەبیە .د .فازیل ،لە بەغداد کاری کردوە ،لە سەردەمێک دا کە سەدام حسێن بڕیاری بۆ هەمو ئاکادیمیەکانی عیراق دەرکرد بو ،سەرلەنوێ تاریخی عیراق، بە پێی ئایدیۆلۆجی و بەرژەوەندی حیزبی بەعس ،بنوسنەوە .لە بەر ئەوە د .فازیل یش ،بەم گیانە بابەتەکانی نوسیوە .د .فازیل ،شوێنەوارناسێکی عیراقیە چەندین وتار و کتێبی لە سەر الوژە و ئەفسانەکانی میزۆپۆتامیا نوسیوە ،لەوانە: الدکتور فاضل عبدالواحد علي- عشتار ومأساة تموز ،بغداد.3986 ، من الواح سومر الی التوراة ،بغداد.3989 ، سومر ،اسطورة وملحمة ،بغداد.3991 ،
656
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
شەریعەتی حامورابی شارستانێتی میزۆپۆتامیا چەند کۆمەڵە قانونی بەرهەم هێناوە کە لە مێژوی مرۆڤایەتی دا جێگەی تایبەتییان هەیە ،لەوانە قانونەکانی ئور نمو ،لیبت ئیشتار ،ئەشنونا ،حامورابی .هەندێ بەشی ئەو کۆمەڵە قانونانە بە ناتەواوی و پچڕ پچڕی دۆزراونەتەوە ،ئەو کۆمەڵە قانونەی تا رادەیەکی باش بە رێک‌وپێکی و بە هەندێ ناتەواویەوە دۆزراوەتەوە "کۆمەڵە قانونەکانی حامورابی"ە. حامورابی ( 3180 - 3191پ .ز ).شەشەمین پاشای زنجیرەی بابلی بوە .لە زنجیرەیەک شەڕدا توانی "دەوڵەت – شار" ە کانی میزۆپۆتامیا بهێنێتەوە ژێر دەسەاڵتی خۆی و لە "دەوڵەت – واڵت" ی بابلی دا یەکیان بخات .لە س یهەم ساڵی فەرمانڕەوایی خۆی دا کۆمەڵێ قانونی داڕشت و ،لە سەر کێلێکی دیار نەخشاندی و بە خەڵکی راگەیاند. کێلەکە بەردە ،بە شێوەیەکی لولەیی داتاشراوە ،گێپەڕەکەی 60سمە بەرزاییەکەی 118سمە نوسینەکەی لە 22 خانەدا جێگەی کراوەتەوە و ،سەرجەم مادەکانی قانونەکە بە 100مادە خەمڵێنراوە ،هەرچەندە هەندێکی روشێنراوە یا کڕێنراوە ،بەاڵم هێشتا 181مادەی ماوە. لە بەشی سەرەوەی کێلەکەدا پەیکەری شاماش ،خوای رۆژ ،بە دانیشتویی لە سەر تەخت هەڵکەنراوە و ،بە دەستی راستی قانونەک انی بە حامورابی ئەسپێرێ و حامورابیش لە بەردەمی دا بە گوێڕایەڵی راوەستاوە قانونەکانی لێ وەرئەگرێ. ئەم کۆمەڵە قانونە ،بە زمانی بابلی ،بە خەتی مێخی ،بە هەڵکۆڵین لە سەر کێلی بەردی رەشی بازلت نوسراوە و، لە ناوجەرگەی شاری بابل دا چەقێنراوە ،بۆ ئەوەی هەمو کەس بت‌و انێ بیبینێ و بیخوێنێتەوە و ،ماف و ئەرکەکانی خۆی بزانێ. ئیالمیەکان لە سەردەمی شا "شتروک ناخونتی" دا هێرشیان کردۆتە سەر بابل ( 3313پ .ز ).یەکێ لەو شتانەی لەم هێرشەدا بە تااڵن بردویانەتەوە بۆ واڵتەکەی خۆیان ،ئەم کێلە بوە .هەندێ مادەیان لێ کوژاندۆتەوە ،بەاڵم دەسکاری ئەوی تریان نەکردوە ،رەنگە لە ترسی ئەو نەفرین و توکە بێ کە لە کۆتایی قانونەکەدا نوسراوە. 656
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
کێلەکە سااڵنی ( )3901 -3903لە الیەن تیمێکی فەرەنسیەوە لە شوش لە ئێران دۆزراوەتەوە ،هەر ئەوسا براوە بۆ فەرەنسا .ئێستا کێلەکە لە مۆزەخانەی لوڤەر لە پاریس دانراوە ،کۆپیەکی بە گەچ دروستکراوی لە مۆزەخانەی بەغدادە. "شەریعەتی حامورابی" بۆ دەیان زمانی ناسراوی جیهان تەرجومە کراوە .لەوانە بۆ زمانی عەرەبی. ناسراوترینیان ئەمانەن: عبدالمسیح وزیر ،ترجمة قوانین حمورابي ،مجلة الیقین.3918 – 3911 ، عبدة حسن الزیات ،ترجمة قوانین حمورابي ،مجلة القضاء.3916 – 3918 ، الدکتور عبدالرحمن الکیالي ،شریعة حمورابي اقدم الشرائع العالمیة ،حلب .3988 الدکتور محمود االمین ،قوانین حمورابي والقوانین البابلية االخیرة ،مجلة کلیة االداب ،العدد الثالث ،بغداد .3963 مجموعة من المٶلفین ،شریعة حمورابي وأصل التشریع في الشرق القدیم ،ترجمة :اسامة سراس ،دار عالءالدین، دمشق .3991 ئەمەی لێرەدایە لەم سەرچاوە عەرەبیەوە کراوەتە کوردی: د .فوزي رشید ،الشرائع العراقیة القدیمة ،دار الشٶون الثقافیة العامة ،بغداد .3918 گرنگی ئەم تەرجومەیە ئەوەیە :د .فەوزی رەشید ،کە شوێنەوارناسێکی عیراقیە ،راستەوخۆ لە زمانی بابلیەوە کردویەتی بە عەرەبی و ،لە گەڵ قانون و شەریعەتەکانی تری میزۆپۆتامیا بە تایبەتی کۆمەڵە قانونەکانی "ئور نمو"" ،لیبیت ئیشتار"" ،ئەشنونا" ،بەراوردی کردوە. بۆ کەسێ بیەوێ ئاگاداری زۆرتر وەربگرێ لە سەر هەندێ الیەنی شەریعەتەکە و بابەتەکانی ،ئەتوانێ بگەڕێتەوە بۆ ئەم سەرچاوانە: رضا جواد الهاشمي ،نظام العائلة في العهد البابلي القدیم ،بغداد .3913 الدکتور ابراهیم عبدالکریم الغازي ،تاریخ القانون في وادی الرافدین والدولة الرومانیة ،بغداد .3911 الدکتور عامر سلیمان ،القانون في العراق القدیم ،جامعة الموصل .3911 د .هورست کلنغل ،حمورابي ملک بابل وعصره ،ترجمة :د .غازي شریف .مراجعة :د .علي یحیی منصور ،دار الشٶون الثقافیة العامة ،بغداد .3981 شعیب احمد الحمداني ،قانون حمورابي ،المکتبة القانونیة ببغداد.3989 ،
656
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
شەریعەتی حامورابی پێشەکی کاتێ خوا ئانوی مەزن ،شای ئانوناکی و، خوا ئینلیل گەورەی ئاسمان و ئەرز، چارەنوسی واڵتیان دیاری کرد و، بڕیاریان دا مەردوخ کوڕی نۆبەرەی خوا ئینکی پیرۆزیی خوا ئینلیلی بە سەر مرۆڤ دا هەبێ لە ناو ئیکیکی دا گەورەیان کرد بابلیان بە ناوە گەورەکەی خۆیەوە ناو نا و، کردیانە سەرمەشقی دنیا و، پاشایەتیەکی هەمیشەییان لە ناو جەرگەی دا دامەزراند بنچینەکەیان وەکو ئاسمان و ئەرز پتەو کرد ئەوسا ئان‌و و ئینلیل ناویان لە من نا :حامورابی ،ئەو میرەی کە خواپەرستەو ترسی لە خواکانی هەیە بۆ ئەوەی داد لە سەر ئەرز بسەپێنم بۆ ئەوەی بەدی و خراپە لە ناو بەرم بۆ ئەوەی نەهێڵم زۆردار الواز بکاتە کۆیلە بۆ ئەوەی داد وەکو خۆر ،بە ژور سەری سەرڕەشەکانەوە ،واڵت رۆشن بکاتەوە لە پێناوی چاکەی مرۆڤ دا منم ،حامورابی شوانی ناونراو لە الیەن خوا ئینلیلەوە ئەوەی بە لێشاو چاکە ئەکا هەمو شتی بۆ نیپور دور ئینکی دابین کردوە چاککەرەوەی پەرستگای ئیکورە شای لێوەشاوە ،بنیاتنەرەوەی ئەریدویە پاککەرەوەی پەرستگای ئابسوە ئەوەی دەستی بە سەر هەر چوار قوڕنەی جیهان دا ئەڕوا سەروەریی بۆ بابل هێناوە دڵی مەردوخ ،خواکەی ،خۆش کردوە کاتی خۆی تەرخان کردوە بۆ خزمەتی پەرستگای ئیساکال، نەوەی شاهانە ،کە لە خوا سین بوە کە شاری ئوری گەشاندۆتەوە خواپەرستە ،پاڕاوەیە ،کە خێری هێنا بۆ پەرستگای ئیکش نوکال ئەو شا راماوەیە گوێڕایەڵی خوای گەورە شاماشە پتەوکەری بنچینەی شاری سیپارە نوێژگاکانی خوا ئایای رازاندۆتەوە 657
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نەخشەدانەری پەرستگا ئیببارە کە لە نشینگەیەکی ئاسمانی ئەچێ پاڵەوانە ،پارێزەری شاری الرسایە بینای پەرستگای ئیبباری بۆ خوا شاماش نوێکردۆتەوە ئەو گەورەیەیە کە شاری ئوروکی بوژاندۆتەوە لێشاوی ئاوی بۆ دابین کردون لوتکەی پەرستگای ئای ئانای بەرز کردۆتەوە ئەوەی سامانی بە سەر خواکان ئان‌و و ئیشتار دا رژاندوە پارێزگاری واڵتە ،خەڵکی ئاوارەی ئایسن ی سەرلەنوێ کۆ کردۆتەوە پەرستگای ئیکال ماخی پڕ کردوە لە سامان شای شایان ،برای خۆشەویستی خوا زبابا ئەوەی کە خانوەکانی شاری کیشی بنیاتنایەوە ئەوەی کە دەوری پەرستگای ئیمیتی ئورساک ی بە ئاوەدانی گرتوە ئەوەی شارەزا بو لە بیناکردنی پەرستگا گەورەکانی ئیشتاردا پارێزگاری پەرستگای خرساک کالمایە راوکەری دوژمنانە ئەوەی خوا ئارا ی کردە هاوڕێی ئارەزوەکانی جێبەجێ بکا ئەوەی کە شاری کوثای بەهێز کردوە ئەوەی هەمو شتێکی پێشکەش بە پەرستگای میس ال‌م کردوە گای چەموشە ،شکێنەری دوژمنانە خۆشەویستی خوا توتو ،خۆشکەری شاری بارسیپایە خواپەرستە ،ئەوەی کۆسپ نەبوە لە بەردەم پەرستگای ئیزیدا ئەوەی مەزنی شاکانە و ،ژیرە ئەوەی ئەرزی کشتوکاڵی شاری دیلباتی فراوان کردوە دانەوێڵەی بۆ ماخوا ئوراشی بەهێز عەمار کردوە ئەوە کە گۆچانی شاهی و تاجی هەیە بە پێی ئارەزوی ماخوا ماما کە نەخشەی بۆ شاری کیش دانا کە سفرەی نایابی بۆ ماخوا نینتو رازانەوە سەنگینی تەواوە، کە لەوەڕگا و شوێنی خواردنەوەی بۆ شارەکانی لەکش و کرسو ئامادە کردوە ئەوەی بە سەخاوەت قوربانی پێشکەش ئەکا بە پەرستگای ئینینو ئەوەی دوژمنان ئەگرێ ،ئەوە خۆشەویستی تیلیتیم ە، ئەوەی رێنماییەکانی شاری زباالم بە وردی جێبەجێ ئەکا کە دڵی ماخوا خۆش ئەکا میری هەڵکەوتو ،کە خوا ئەدەد نزاکانی گیرا ئەکا کە دڵی خوا ئەدەد ئارام ئەکا ،ئەو جەنگاوەرەیە لە ماڵی کارکارا ئینکی دا نیشتەجێیە 650
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
ئەوەی پەرستگای ئای ئودکال ئەنەخشێنێ ئەوەی ژیان ئەبەخشێ بە شاری ماشکان شابر خواردنەوە ئەدا بە پەرستگای میسالم ژیر و ،کارسازە کانگای زانایی لە الیە رزگارکەری خەڵکی شاری مالقومە ئەوەی کە ئاوایی زۆری بنیات ناوە رەزامەندی خوا ئینکی و ماخوا دم کال نونا فراوانکەری قەڵەمڕەوەکەی ئەوەی هەمیشە قوربانی پاک پێشکەش ئەکا یەکەمینە لە ناو شاهەکان دا دەسەاڵتداری ناوچەکانی روباری فورات بە فەرمانی خواکەی داکان ئەوەی چاکەی لە گەڵ دانیشتوانی شاری میرا و شاری توتول کردوە میری خواپەرست کە روی خوا تشباک روشن ئەکاتەوە کە میوانداری گەورە بۆ خوا نین ئازو ئەکا رزگارکەری گەلەکەی لە کوێرەوەری ئەوەی جێگەپێیان بە برایەتی لە ناو جەرگەی شاری بابل دا پتەو ئەکا شوانی خەڵکی ،ئەوەی کردارەکانی بۆ رەزامەندی ماخوا ئیشتارە ئەوەی ماخوا ئیشتار لە پەرستگای ئای ئاول ماش لە ناوەڕاستی ئاکەدا دائەنێ ئەوەی کۆمەکی کرد هەق دەربکەوێ ،ئەوەی گەل رابەری ئەکا بۆ رێگەی راست ئەوەی فریشتە پاکە دڵنەرمەکەی گێڕایەوە بۆ ئاشور بە سەر ئاژاوەچیەکان دا سەرکەوت ئەو شایەی نازناوەکانی ماخوا ئیشتاری لە نەینەوا و لە پەرستگای ئای میس میس کرد بە باو ئەو سەنگینەی کە بە ترسەوە نوێژ بۆ خوا گەورەکان ئەکا ئەو جێگرەوەی سموال ئایل کوڕی خورت ،میراتگری سین ئەو وەچەی وەجاخزادەی شاهانەی ،شای خورت ،خۆری شاری بابل، کە روناکی بە سەر واڵتی سومەر و ئاکەدا باڵ‌و ئەکاتەوە ئەو شایەی کە هەر چوارالی جیهانی هێناوەتە ژێردەستی ئەوە منم ،حامورابی ،خۆشەویستی ماخوا ئیشتار کاتێ خوا مەردوخ ناردمی بۆ رابەریی دانیشتوانی واڵت بە رێگای راست دا و بۆ بەڕێوەبردنی واڵت قانون و دادم بە زمانی واڵت دانا بۆ ئەنجامدانی چاکە بۆ خەڵک لەو کاتەدا ئەمەم دەرکرد؛ 655
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
مادەی :3 مادەی :1
مادەی :1 مادەی :2 مادەی :8
مادەی :6 مادەی :1
مادەی :8
مادەی :9
655
ئەگەر پیاوێ تۆمەتی کوشتن بداتە پاڵ پیاوێکی تر ،بەاڵم نەیتوانی بیسەلمێنێ ،تۆمەت بە پاڵ دەر ئەکوژرێ. ئەگەر پیاوێ تۆمەتی جادوگەریی دایە پاڵ پیاوێکی تر ،بەاڵم نەیتوانی بیسەلمێنێ ،پێویستە ئەوەی تۆمەتی جادوگەری ی دراوەتە پاڵ بچێتە سەر روبار ،خۆی بهاوێژێتە ناو روبارەکەوە، ئەگەر روبارەکە نوقمی کرد ،ئەوەی تۆمەتی داوەتە پاڵی ئەبێ دەس بە سەر داراییەکەی دا بگرێ .ئەگەر روبارەکە سەلماندی کە ئەم پیاوە پاکە و بە ساغی لێی هاتە دەرەوە ،ئەوەی تاوانی جادوگەریی بە پاڵ داوە ئە کوژرێ ،ئەوەی لە روبارەکە بە ساغی هاتۆتە دەرەوە ،ئەبێ دەس بگرێ بە سەر دارایی ئەوەی تۆمەتی بە پاڵ داوە. ئەگەر پیاوێ سکااڵیەکی کرد و شایەتیەکی درۆی دا ،راستی قسەکەی بۆ نەسەلمێنرا ،ئەگەر سکااڵکە سکااڵی ژیان بێ ،ئەو پیاوە ئەکوژرێ. ئەگەر بۆ شایەتی (لە سکااڵیەکی درۆی تایبەت بە) دانەوێڵە یان زیو ،ئەبێ ئۆباڵی سزای ئەو سکااڵیە هەڵ بگرێ. ئەگەر داوەر سەیری پرسێکی قانونی کرد و بڕیارێکی دەربارەی دەرکرد ،بڕیارەکە لە سەر خشتێکی مۆرکراو چەسپێنرا ،ئەگەر سەلمێنرا ئەو دادوەرە بڕیارەکەی خۆی کە لەو پرسەدا دەری کردوە گۆڕی ،ئەبێ ئۆباڵی سزای ئەو سکااڵیە هەڵبگرێ و دوانزە جار ئەوەندەی ئەو بدا .سەرەڕای ئەوەش ئەبێ لە ئەنجومەنی دادوەران و لە سەر کورسیەکەی بە جۆرێ دەربکرێ گەڕانەوەی نەبێ و مافی ئەوەی نەبێ لە گەڵ دادوەران بۆ سەیرکردنی هیچ سکااڵیەک دابنیشێ. ئەگەر پیاوێ شتێ بدزێ هی خوا یا هی کۆشک بێ ،ئەو پیاوە ئەکوژرێ هەروەها ئەوەش ئەکوژرێ کە شتە دزراوەکەی بە دەستەوە بگیرێ. ئەگەر پیاوێ زیو یا زێڕ یا کۆیلە یا کەنیزەک یا گا یا مەڕ یا کەر یا هەر شتێکی تر بکڕێ یا بە ئەمانەت پێی بسێردرێ بە دەستی کوڕی پیاوێ یا کۆیلەی پیاوێ بە بێ شایەت و گرێبەست ،ئەو پیاوە دزە ئەبێ بکوژرێ. ئەگەر پیاوێ گا یا مەڕ یا کەر یا بەراز یا بەلەم بدزێ ،ئەگەر شتە دزراوەکە هی خوا یا کۆشک بێ ،ئەبێ سی قات غەرامە بدا ،ئەگەر هی واڵتیی بێ ،ئەبێ دە قات بدا ،ئەگەر دزەکە نەیبێ بیدا ،ئەکوژرێ. ئەگەر پیاوێ شتێکی ون کرد ،شتە دزراوەکەی بە دەست پیاوێکی ترەوە گیرا ،ئەگەر پیاوەکەی شتە ونکراوەکەی بە دەستەوە گیراوە وتی" :فرۆشیارێ بە منی فرۆشتوە و لە بەردەم شایەت دا کڕیومە" و خاوەنی شتە ونبوەکەش وتی" :شایەت ئەهێنم بۆ پشتگیری شتە ونبوەکەم" ئەگەر کڕیارەکە (ئەو پیاوەی شتە ونبوەکەی بە دەستەوە گیراوە) فرۆشیارەکەی شتەکانی پێ فرۆشتوە و ئەو شایەتانەی بە ئامادەبونی ئەوان شتەکەی کڕیوە ،بهێنێ و، خاوەن شتە ونبوەکە شایەت بۆ پشتگیری شتە ونبوەکەی بهێنێ ،لە سەر دادوەر پێویستە گوێ لە قسەکانیان بگرێ ،ئەبێ شایەتەکانی کە بە ئامادەیی ئەوان (شتەکە) کڕدراوە و هەروەها شایەتەکانی کە پشتگیری شتە ونبوەکە ئەکەن ،لە بەردەم خوا دا سوێند (لە سەر راستی قسەکانیان) بخۆن( ،ئەگەر ئەوە کرا) فرۆشیارەکە دزەکەیە و ئەبێ بکوژرێ .خاوەن شتە
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
مادەی :30
مادەی :33 مادەی :31 مادەی :31
مادەی :32 مادەی :38 مادەی :36 مادەی :31 مادەی :38 مادەی :39 مادەی :10 مادەی :13 مادەی :11 مادەی :11
مادە :12
ونبوەکە شتەکانی وەرئەگرێتەوە و کڕیارەکەش (ئەو پیاوەی شتە دزراوەکەی بە دەستەوە گیراوە) ئەو پارەیە لە دارایی فرۆشیارەکە وەرئەگرێتەوە. ئەگەر کڕیارەکە ئەو فرۆشیارە نەهێنێ کە شتەکەی پێ فرۆشتوە (شتە ونبوەکەی بە دەستیەوە گیراوە) و شایەتەکانی نەهێنا کە بە ئامادەیی ئەوان شتەکەی کڕیوە ،لە کاتێک دا خاوەن شتە ونبوەکە شایەتی هێنا پشتیوانی لە شتە ونبوەکەی بکەن ،کڕیارەکە دزەکەیە و ئەبێ بکوژرێ و خاوەنی شتە ونبوەکە شتەکەی وەر ئەگرێتەوە. ئەگەر خاوەنی شتە ونبوەکە شایەتی نەهێنا پشتیوانی لە شتە ونبوەکەی بکەن ئەوە درۆزنە و بە ناڕەوا داوا ئەکا ،ئەبێ بکوژرێ. ئەگەر فرۆشیارەکە مرد ،کڕیارەکە (کە شتە ونبوەکەی بە دەستەوە گیراوە) لە دارایی فرۆشیارەکە پێنج قاتی نرخی شتە ونبوەکەی (کە بە هۆیەوە سکااڵ کراوە) وەربگرێ. ئەگەر شایەتەکانی ئەم پیاوە (کە شتە ونبوەکەی بە دەستەوە گیراوە) نەکەوتە بەردەست (کاتی سکااڵکە) ،ئەبێ دادوەر کاتەکەی بۆ ماوەی شەش مانگ درێژ بکاتەوە ،ئەگەر لە ماوەی شەش مانگ دا شایەتی نەهێنا ،ئەو پیاوە درۆزنە ،ئەبێ ئۆباڵی سزای ئەو سکااڵیە هەڵ بگرێ. ئەگەر پیاوێ ،مناڵی بچوکی پیاوێکی (تری) دزی ،ئەبێ بکوژرێ. ئەگەر پیاوێ ،بۆ راکردن لە دەروازەی شارەوە ،یارمەتی کۆیلەیەکی کۆشک یا کەنیزەکێکی کۆشک یا کۆیلەی ئاغایەک یا کەنیزەکی ئاغایەکی دا ،ئەبێ بکوژرێ. ئەگە ر پیاوێ ،کۆیلەیەکی راکردو یا کەنیزەکێکی راکردوی کۆشک یا هی ئاغەیەک لە ماڵەکەی خۆی دا بشارێتەوە و گوێی نەدایە دەنگی جاڕچی ،ئەم خاوەن ماڵە ئەکوژرێ. ئەگەر پیاوێ کۆیلەیەکی راکردو یا کەنیزەکێکی راکردوی گرت لە زەویەکی کشتوکاڵی دا و گێڕایەوە بۆ خاوەنەکەی ،ئەبێ خاوەنی کۆیلەکە دو شیقل زیوی بداتێ. ئەگەر کۆیلەکە ناوی ئاغاکەی نەوت ،ئەبێ (ئەوەی گرتویەتی) بیبا بۆ کۆشک ،لە ناسنامەکەی بپشکنێ (لە ناو کۆشک دا) و بیگێڕێتەوە بۆ ئاغاکەی. ئەگەر ئەو کۆیلەیەی لە ماڵەکەی خۆی دا گل دایەوە و ،دوای ئەوە کۆیلەکە لە الی ئەو دۆزرایەوە ،ئەو پیاوە ئەکوژرێ. ئەگەر کۆیلەکە رای کرد لە دەست ئەوەی دەستگیری کردوە ،ئەو پیاوە ئەبێ سوێند بخوا بە خوا بۆ خاوەن کۆیلەکە ،ئەوسا رێ ئەدرێ بڕوا بە الی کاری خۆیەوە. ئەگەر پیاوێ دەالقەیەکی کردە ماڵێکەوە (بۆ دزی) ئەبێ لە شوێنی ئەو دەالقەیەدا بکوژرێ و دیواری لە سەر بکەن (لە دیوارەکەدا بینێژن). ئەگەر پیاوێ دزی کرد ،لەو کاتەدا گیرا (لە کاتی دزیەکەدا) ئەکوژرێ. ئەگەر دزەکە نەگیرا ،ئەبێ پیاوە دزی لێ کراوەکە ،شتە دزراوەکانی لە بەردەم خوادا باس بکا، ئە بێ شار و فەرماندار کە دزی لە ئەرزەکەی ئەو دا و لە ناوچەکەی ئەو دا روی داوە ،قەرەبوی شتە دزراوەکەی بۆ بکەن. ئەگەر گیانێ (لە کاتی دزیەکەدا) فەوتا ،ئەبێ شارەکە و فەرماندار یەک مەن (ئەندازەیەکی کێشانی قورسایی بوە) زیو بدەن بە کەسەکانی.
655
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
مادەی :18
مادەی :16
مادەی :11
مادەی :18
مادەی :19 مادەی :10
مادەی :13 مادەی :11
مادەی :11
مادەی :12
666
ئەگەر پیاوێ ئاگر لە ماڵەکەی بەر بو ،پیاوێکی تر چو بۆ کوژاندنەوەی ،چاوی بە شتێکی ماڵەکە کەوت هی خاوەن ماڵەکە بو ،ئەو شتەی برد کە هی خاوەن ماڵەکەیە ،ئەم پیاوە ئەخرێتە ناو ئەو ئاگرەوە. ئەگەر سەربازێ یا سەردەستەیەک (کە لە سپادا کار ئەکا) بۆ لەشکرکێشی شا داوا کرا ،خۆی نەچو لە بری خۆی یەکێکی تری بە کرێ گرت و لە باتی خۆی ناردی ،ئەو سەربازە یا ئەو سەردەستەیە ئەکوژرێ .بەاڵم نێردراوەکەی (ئەوەی لە الیەن ئەوەوە بە کرێ گیراوە) ،بۆی هەیە ماڵەکەی ببا (واتە ماڵی سەرباز یا سەردەستە) ئەگەر سەربازێ یا سەردەستەی ەک لە ماوەی خزمەتی چەکداری شا دا بە دیل بگیرێ .دوای ئەوە (کاتی بزربونی ئەو) کێڵگەکەی و باخەکەی درابو بە پیاوێکی تر ،ئەویش (پیاوەکەی تر) هەمو مەرجگەلی دەرەبەگی بە جێ هێنا بو .ئەگەر (سەرباز یا سەردەستەکە) گەڕایەوە و گەیشتەوە شارەکەی ،ئەبێ کێڵگەکەی و باخەکەی بۆ بگێڕنەوە ،ئەبێ مافە دەرەبەگیەکانی خۆی بە کار بهێنێ. ئەگەر سەربازێ یا سەردەستەیەک لە ماوەی خزمەتی چەکداری شادا بە دیل بگیرێ ،کوڕەکەی توانای بەجێهێنانی مەرجگەلی دەرەبەگیی هەبێ ،ئەبێ کێڵگە و باخەکە بەو بدرێ ،ئەویش ئەبێ مافە دەرەبەگیەکانی باوکی جێبەجێ بکا. ئەگەر کوڕەکەی پچوک بێ و توانای بەجێهێنانی مەرجگەلی دەرەبەگیی باوکی نەبێ ،سێیەکی کێڵگە و باخەکە ئەدرێتە دایکی و دایکی بە خێوی ئەکا. ئەگەر سەربازێ یا سەردەستەیەک بە هۆی ئەرکەکانیەوە (سەربازی) دەستی لە کێڵگەکەی و باخەکەی و ماڵەکە ی هەڵگرت ،دوای ئەوە یەکێکی تر دەستی بە سەر کێڵگە و باخ و خانوەکەی دا گرت و ،ماوەی سێ ساڵ مەرجگەلی دەرەبەگیی بە جێهێنا ،ئەگەر گەڕایەوە و داوای کێڵگە و باخ و ماڵەکەی کردەوە ،نابێ بیدەنەوە ،ئەوەی دەستی بە سەردا گرتوە و ئەرکە دەرەبەگیەکانی بە جێهێناوە ،لە بەڕێوەبردنی دا بەردەوام ئەبێ. ئەگەر تەنیا یەک ساڵ بزر بوبێ و گەڕایەوە ،ئەبێ کێڵگەکە و باخەکە و ماڵەکەی بۆ بگەڕێتەوە و ئەویش مافە دەرەبەگیەکانی خۆی بە کار بهێنێ. ئەگەر سەربازێ یا سەردەستەیەک لە کاتی لەشکرکێشی شادا بە دیل گیرا ،بازرگانێ ئازادی کرد و گەیاندیەوە شارەکەی ،ئەگەر لە ماڵەکەی دا (دارایی) بایی ئازاد کردنی (خۆی) هەبێ، ئەبێ خۆی ئازاد بکا ،ئەگەر لە ماڵەکەی دا بایی ئازادکردنی خۆی نەبو ،لە الیەن ماڵی خوای شارەکەیەوە ئازاد ئەکرێ ،ئەگەر لە ماڵی خوای شارەکەی دا بایی ئازاد کردنی نەبو ،ئەبێ کۆش ک ئازادی بکا ،نابێ کێڵگەکەی و باخەکەی لە بەرامبەر ئازادکردنی دا بدرێ. ئەگەر سەرگەورەیەک یا عەریفێ ،بۆ پۆشینی دواکەوتنی سەربازێ لە لەشکرکێشی شادا، بەکرێگیراوێکی قبوڵ کرد و ،لە جێی ئەو ناردی بۆ لەشکرکێشیەکەی شا ،ئەو سەرگەورەیە یا عەریفە ئەکوژرێ. ئەگەر سەرگەورەیەک یا عەریفێ شتی لە سەرباز وەرگرت یا شتی سەربازی زەوت کرد یا سەربازێکی وەکو بەکرێگیراو نارد ،یا سەربازێکی بە هۆی کەسێکی بەهێزەوە دا بە دادگا، ئەم سەرۆکە یا عەریفە ئەکوژرێ.
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
مادەی :18 مادەی :16 مادەی :11
مادەی :18 مادەی :19 مادەی :20
مادەی :23
مادەی :21
مادەی :21
مادەی :22
مادەی :28
مادەی :26
ئەگەر پیاوێ مانگا یا مەڕی لە سەربازێ کڕی ،کە شا دابونی بە سەربازەکە ،پارەکانی ئەدۆڕێنێ. سەرباز و سەردەستە و جوتیار (واتە ئەوەی باج ئەدا) نابێ بە پارە کێڵگەکە و باخەکە و خانوەکەی بفرۆشێ. ئەگەر پیاوێ کێڵگە یا باخ یا خانوی سەربازێ یا سەردەستەیە یا جوتیارێ بکڕێ ،ئەبێ سواڵەتی گرێبەستەکەی بشکێنرێ و پارەکەیشی بدۆڕێنێ .کێڵگە و باخ و خانوەکە ئەگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی. سەرباز یا سەردەستە یا جوتیار ناتوانێ بەشێ لە کێڵگە و باخ و خانوەکەی کە بۆ خۆی دابڕاوە ،داببڕێ بۆ ژنەکەی و کچەکەی ،یا لە بەرامبەر ئەو مەرجگەلەی لە سەرێتی بیداتەوە. (سەرباز یا سەردەستە یا جوتیار) ئەتوانێ بەشێ لە کێڵگە یا باخ یا خانوەکەی کە کڕیوێتی و دەستی کەوتوە داببڕێ و ،ئەتوانێ لە بەرامبەر ئەو مەرجگەلەی لە سەرێتی بیداتەوە. ئەگەر کاهینەیەک لە پلەی بەرز یا بازرگانێ یا غەریبێ کێڵگەکەی و باخەکەی و خانوەکەی بەر امبەر بە زیو فرۆشت ،کڕیارەکە بۆی هەیە مافە دەرەبەگیەکانی بە کار بهێنێ لەو کێڵگە و باخ و خانوەدا کە کڕیوێتی. ئەگەر پیاوێ بە گۆڕینەوە کێڵگەیەک یا باخێک یا خانویەک هی سەرباز یا سەردەستە یا جوتیاری (بەرامبەر ئەرزێکی تر) دەس بکەوێ و بۆ تەواوکردنی نرخەکەی (نرخی کێڵگە یا باخ یا خانوەکە) چەردەیەک پارەی بداتێ ،سەرباز یا سەردەستە یا جوتیار ئەبێ کێڵگەکەی و باخەکەی و خانوەکەی وەربگرێتەوە و ،ئەتوانێ ئەو پارە تەواوکراوەش کە دراوێتێ بۆ خۆی هەڵبگرێ. ئەگەر پیاوێ ئامادەیی دەربڕی بۆ (بەرهەمهێنانی) کێڵگەیەک ،بەاڵم کێڵگەکەی نەکرد بە دانەوێڵە ،ئەگەر سەلمێنرا کە کێڵگەکەی نەکێاڵوە ،ئەبێ ئەوەندەی کێڵگەی دراوسێکەی (بەرهەمی هێناوە) دانەوێڵە بدا بە خاوەنی کێڵگەکە. ئەگەر کێڵگەکە بە بێ کێاڵن جێ هێڵرا (نەکرا بە کشتوکاڵ) ئەبێ ئەوەندەی کێڵگەی دراوسێکەی (بەرهەمی هێناوە) دانەوێڵە بدا بە خاوەنی کێڵگە و ،ئەبێ هێڵەکانی کێڵگەکە رێک بخاتەوە و بیگێڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی. ئەگەر پیاوێ بۆ ئەوەی کشتوکاڵی تێدا بکا زەویەکی بەیاری بۆ ماوەی سێ ساڵ بە کرێ گرت ،بەاڵم کەمتەرخەمی کرد و زەویەکەی نەکردە کشتوکاڵ ،لە ساڵی چوارەم دا ئەبێ هێڵەکانی کێڵگەکە رێک بخا و بیکێڵێ و بیگێڕێتەوە بۆ خاوەنی زەویەکە و ،ئەبێ بۆ هەر بور ێ (ئەندازەیەکی پێوانی زەوی بوە) دە کور ی (ئەندازەیەکی کێشانی قورسایی بوە) بداتێ (بە خاوەن کێڵگە). ئەگەر پیاوێ کێڵگەکەی دا بە جوتیارێ بەرامبەر چەردەیەک دانەوێڵە و (خاوەن کێڵگە) بەشەکەی خۆی وەرگرت ،دوای ئەوە خوای گەردەلول ئادەد کێڵگەکەی وێران کرد یا الفاو تێکی دا ،زیانەکە ئەکەوێتە سەر جوتیارەکە (بە تەنیا). ئەگەر (خاوەن کێڵگە) بەشەکەی خۆی لە کێڵگەکەی خۆی وەرنەگرت بو ،بەاڵم بە نیوەیی یا بە سێیەک بە ک رێ دابویە ،ئەبێ جوتیار و خاوەن کێڵگە بە پێی بەرهەمەکەی دابەشی بکەن.
666
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
مادەی :21
مادەی :28
مادەی :29
مادەی :80
مادەی :83
مادەی :81 مادەی :81
مادەی :82 مادەی :88
مادەی :86 مادەی :81
666
ئەگەر جوتیارەکە تێچوی کشتوکاڵەکەی ساڵی رابوردوی دەس نەکەوت و داوای کرد سەرلەنوێ کشتوکاڵ بکاتەوە ،ئەبێ خاوەن کێڵگە (داواکەی) رەت نەکاتەوە ،جوتیارەکە کێڵگەکەی بەرهەم ئەهێنێ و ئەویش (خاوەن کێڵگە) بۆی هەیە لە کاتی هەڵگرتنی بەروبوم دا بە پێی رێککەوتنی (لە گەڵ جوتیارەکەدا) دانەوێڵە وەربگرێ. ئەگەر پیاوێ قەرزی لە سەر بێ و خوای گەردەلول ئادەد کێڵگەکەی تێک بدا یا الفاو وێرانی بکا یا بە هۆی کەمئاوییەوە دانەوێڵە لە کێڵگەکەی دا نەڕوا ،لەم ساڵەدا دانەوێڵەکەی (قەرز کراوە) ناگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنی قەرزەکە و گرێبەستەکەیان هەڵئەوەشێنرێتەوە و ،بۆ ئەو ساڵە فایزی لێ نادرێ. ئەگەر پیاوێ پارەی لە بازرگانێ قەرز کرد و کێڵگەیەکی ئامادەی بەرهەمهێنانی جۆ و کونجی دایە و پێی وت کێڵگەکە بچێنە و دروێنەی بکە و جۆ یا کونجیە بەرهەمهێنراوەکە ببە ،ئەگەر جوتیارەکە ( کە بازرگانەکە بۆ چاندنی کێڵگەکە بە کرێی گرتوە) جۆ یا کونجی بەرهەم هێنا، لە کاتی هەڵگرتن دا خاوەن کێڵگەکە جۆ یا کونجی بەرهەمهێنراو وەرئەگرێ ،پێویستە دانەوێڵە لە بەرامبەر ئەو پارەیەی لێی وەرگرتوە (کە قەرزی کردوە) ،هەروەها پێویستە تێچوی چاندنەکەی بداتێ (تێچوی چاندنی کێڵگەکە). ئەگەر پیاوێ کێڵگەیەکی چێنراوی (جۆ) یا کێڵگەیەکی بە کونجی چێنراوی (رەهن) کرد، خاوەنی کێڵگەکە جۆکە یا کونجیەکەی لە کێڵگەکەدا بەرهەم هاتوە وەرئەگرێ ،بەاڵم پێویستە پارەکە (قەرزکراوەکە) لە گەڵ فایزەکەی بداتەوە. ئەگەر پارەی نەبو (واتە ئەو پیاوەی کێڵگەکەی خستۆتە رەهنەوە) بیداتەوە ،ئەبێ (جۆ یا) کونجی بدا بە بازرگانەکە بە قەدەر نرخە باوەکەی (لە بازاڕ) بەو نرخەی شا بڕیوێتی لە باتی ئەو پارەیەی کە لە بازرگانەکە قەرزی کرد بو لە گەڵ فایزەکەی. ئەگەر جوتیارەکە (کرێگرتەکە) جۆ یا کونجی لە کێڵگەکەدا بەرهەم نەهێنا ،بۆی نیە گرێبەستەکە بگۆڕێ. ئەگەر پیاوێ سستی کرد لە بەهێزکردنی بناوانی کێڵگەکەی و بناوانەکەی بەهێز نەکرد، شکانێ لە بناوانەکەدا روی دا ،ئاو زەویە چێنراوەکەی (دراوسێکەی) خراپ کرد ،پێویستە ئەو پیاوەی شکانەکە لە بناوانەکەی دا روی داوە قەرەبوی ئەو دانەوێڵەیە بکاتەوە کە بۆتە هۆی فەوتانی (لە کێڵگەی دراوسێکەی دا). ئەگەر توانای قەرەبوی دانەوێڵەکەی نەبو ،ئەبێ ...داراییەکەی بفرۆشن و ،ئەبێ کرێگرتەکان (جوتیارەکان) کە دانەوێڵەکەیان فەوتاوە (نرخەکەی) لە ناو خۆیان دا دابەش بکەن. ئەگەر پیاوێ سستی کرد لە کاتی کردنەوەی جۆگا تایبەتیەکەی خۆی بۆ ئاودان ،لێگەڕا ئاو کێڵگەی دراوسێکەی نقوم بکا ،ئەبێ دانەوێڵە بدا (بە خاوەنی کێڵگەی زیان لێکەوتو) بە قەدەر (بەرهەمی کێڵگەی) دراوسێکەی. ئەگەر پیاوێ ئاوەکەی کردەوە و کارەکانی کێڵگەی دراوسێکەی خراپ کرد ،ئەبێ بەرامبەر بە هەر بورێ دە کور دانەوێڵە بدا بە دراوسێکەی. ئەگەر شوانێ لە گەڵ خاوەنی کێڵگەدا رێک نەکەوێ لە سەر لەوەڕاندنی مەڕەکانی لە پوشەکەی ئە ودا ،بەاڵم رانەکەی بەردا لە کێڵگەکەدا بلەوەڕێ بە (بێ رەزامەندی) خاوەنی کێڵگە ،کاتێ خاوەنی کێڵگە بەروبومی کێڵگەکەی هەڵئەگرێتەوە ،پێویستە ئەو شوانەی رانەکەی بەرداوەتە
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
مادەی :88
مادەی :89 مادەی :60
مادەی :63 مادەی :61
مادەی :61 مادەی :62 مادەی :68 مادەی :66
کێڵکەگەکە (بە بێ رەزامەندی) خاوەنەکەی بلەوەڕێ ،زیاد لەوەی خاوەن کێڵگە بەروبومەکەی هەڵگرتۆتەوە بۆ هەر بورێ دە کور دانەوێڵەی بداتێ. دوای ئەوەی رانەمەڕەکە لە لەوەڕگاکە کشایەوە و (شوێنی ئاوخواردنەوەی بە جێ هێشت گەڕانەوە دەروازەی شار) ئەو کاتە شوانەکە رانەکەی لە کێڵگەکەدا بەردا و بوە هۆی ئەوەی لە کێڵگەکەدا بلەوەڕێ ،شوانەکە دائەنرێ بۆ پاسە وانی ئەو کێڵگەیەی کە تیا لەوەڕاوە ،لە کاتی هەڵگرتنی بەروبوم دا ئەبێ بۆ هەر بورێ شەست کور دانەوێڵە بدا. ئەگەر پیاوێ داری باخی پیاوێکی تری بڕی بە بێ رەزامەندی خاوەنی باخەکە ،ئەبێ نیو مەن زیوی بداتێ. ئەگەر پیاوێ کێڵگەیەکی دا بە باخەوانێ بی کا بە باخ ،باخەوانەکە باخەکەی روان ،ئەبێ ماوەی چوار ساڵ باخەکە بە خێو بکا ،لە ساڵی پێنجەم دا خاوەنی باخەکە بەروبومی باخەکە بە یەکسانی دابەش ئەکا ،خاوەنی باخەکە بۆی هەیە خۆی بەشەکەی خۆی هەڵبگرێ. ئەگەر باخەوانەکە هەمو باخەکەی نەڕواند و بەشێکی بە بەیاری هێشتەوە ،ئەبێ پارچە بەیارەکە لە بەشەکەی ئەو ببژێردرێ. ئەگەر ئەو کێڵگەیەی دراوێتێ نەکردە باخ و فەرامۆشی کرد ،باخەوانەکە ئەبێ ئەوەندە بدا بە خاوەن کێڵگەکە بەرامبەر بەو سااڵنەی کە فەرامۆشی کردوە بە قەدەر ئەوەی کێڵگەی دراوسێکەی بەرهەمی هێناوە ،ئ ەبێ کارەکانی کێڵکەگە تەواو بکا و کێڵگەکە بگێڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی. ئەگەر کێڵگەکە بەیار بێ ،ئەبێ کاری پێویست لە کێڵگەکەدا ئەنجام بدا و بیگێڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی و بەرامبەر بە هەر بورێ بۆ ماوەی یەک ساڵ دە کوری بداتێ. ئەگەر پیاوێ باخەکەی دا بە باخەوانێ موتوربەی بکا ،ئەبێ باخەوانەکە ،مادەم کێڵگەکەی بە دەستەوەیە ،دوسێیەکی بەرهەمی باخەکە بدا بە خاوەنی باخەکە و خۆی سێیەک ببا. ئەگەر باخەوانەکە باخەکەی موتوربە نەکرد و بوە هۆی کەمی بەرهەم ،ئەبێ باخەوانەکە بەرهەمی باخەکە بدا بە خاوەن باخەکە بە قەدەر ئەوەی باخی دراوسێکەی بەرهەم ئەهێنێ. ئەگەر پیاوێ پارەی لە بازرگانێ قەرز کرد ،بازرگانەکە داوای پارەکەی لێ کردەوە ،نەیبو بیداتەوە ،ئەگەر باخەکەی دوای موتوربەکردنی دا بە بازرگانەکە و وتی" :لە باتی پارەکەت هەمو بەرهەمی باخەکە لە خورما بۆ خۆت ببە" ،ئەبێ ئەو بازرگانە لە سەر ئەم داوایە رازی نەبێ ،خاوەنی باخەکە ئەبێ ئەو خورمایەی لە باخەکەدا بەرهەم هاتوە هەڵبگرێ و بیفرۆشێ بە نرخی خورماکە ،پارەی بازرگانەکە بە فائیزەکەیەوە ،بە پێی ناوەرۆکی گرێبەستەکە بداتەوە، خاوەنی باخەکەش پاشماوەی ئەو خورمایەی لە باخەکەی دا بەرهەم هاتوە بۆ خۆی ببا.
..... لە مادەی 61تا 300فەوتاوە ....... ئەگەر بۆ هەر کوێیەک چو قازانجی دەس نەکەوت ،ئەبێ فرۆشیارە گەڕۆکەکە ئەو پارەیەی مادەی :303 وەری گرتوە دوقات بگێڕێتەوە بۆ ئەو بازرگانەی کە لێی وەرگرتوە.
666
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
مادەی :301
مادەی :301 مادەی :302
مادەی :308 مادەی :306
مادەی :301
مادەی :308
مادەی :309 مادەی :330
مادەی :333 مادەی :331
666
ئەگەر بازرگانێ پارەی بە قەرز دا بە فرۆشیارێکی گەڕۆک بۆ ئەوەی ئیشی پێوە بکا ،بەاڵم بۆ هەر کوێیەک چو زەرەری کرد ،ئەبێ ئەو سەرمایەی (کە قەرزی کردوە) بگێڕێتەوە بۆ بازرگانەکە. ئەگەر لە رێگەی گەشتە بازرگانیەکەی دا ،جەردە روتی کردەوە لەوەی پێیەتی ،فرۆشیارە گەڕۆکەکە ئەبێ سوێند بە خوا بخوا ئەوسا وازی لێ ئەهێنرێ. ئەگەر بازرگانێ خوری یا رۆن یا هەر کااڵیەکی تری ،بۆ کڕین و فرۆشتن ،بە قەرز دا بە فرۆشیارێکی گەڕۆک ،پێویستە لە سەر فرۆشیارە گەڕۆکەکە لە پێشەوە نرخەکەی تۆمار بکا و بیدا بە بازرگانەکە و فرۆشیارە گەڕۆکەکە وەسڵێکی مۆرکراوی ئەو پارەیەی لێ وەربگرێ کە داوێتیەوە بە بازرگانەکە. ئەگەر فرۆشیارە گەڕۆکەکە کەمتەرخەم بێ و وەسڵی مۆرکراوی ئەو پارەیەی داوێتی بە بازرگانەکە وەرنەگرتبێ ،پارەی دراو بە بێ وەسڵی مۆرکراو لە حسابەکە داناشکێنرێ. ئەگەر فرۆشیارێکی گەڕۆک پارەی لە بازرگانێ قەرز کرد ،دوای ئەوە نکولی کرد کە قەرزی لە بازرگانەکە کردبێ ،لە سەر بازرگانەکە پێویستە لە بەردەم خوا و بە ئامادەبونی شایەتەکان بیسەلمێنێ کە فرۆشیاری گەڕۆک پارەکەی لێ قەرز کردوە ،ئەوسا لە سەر فرۆشیاری گەڕۆک پێویستە سێ قاتی ئەو چەردە پارەیە بداتەوە بە بازرگانەکە کە قەرزی لێ کردوە. ئەگەر بازرگانێ پێشینەی دا بە فرۆشیاری گەڕۆک ،فرۆشیارە گەڕۆکەکە پێشینەکەی بۆ بازرگانەکە گێڕایەوە ،ئەگەر بازرگانەکە نکولی کرد لەوەی کە فرۆشیاری گەڕۆک داوێتیەوە ،لە سەر فرۆشیاری گەڕۆک پێویستە دانەوەکەی لە بەردەم خوا و شایەتەکان دا بسەلمێنێ، بازرگانەکە پێویستە ،بە هۆی نکولی کردنەکەیەوە ،لەوەی کە فرۆشیارە گەڕۆکەکە داوێتیەوە، شەش قاتی ئەو پێشینەیەی کە داوێتی بە فرۆشیارە گەڕۆکەکە بداتەوە. ئەگەر ژنە مەیفرۆشەکە لە نرخی مەی دا دانەوێڵەی وەرگرت لە باتی پارە بە کێشی قورس، بەوەش نرخی مەی لە بەرامبەر دانەوێڵەدا دابەزاند ،ئەبێ ئەم فێڵەی مەیفرۆشەکە بسەلمێنن، ئەوسا بیهاوێژنە ناو روبارەوە. ئەگەر دەسبڕەکان (تاوانباران) لە ماڵی ژنە مەیفرۆشەکە کۆ بونەوە و ،ئەو دەسبڕانەی دەسگیر نەکرد و ،نەیدانە دەست کۆشک ،ئەم ژنە مەیفرۆشە ئەکوژرێ. ئەگەر کاهینەی نادیتوم (پلەیەکی ئاینیی ژنانی ناو پەرستگاکان بوە) و ئینتوم (پلەیەکی ئاینیی ژنانی ناو پەرستگاکان بوە) لە دێرەکەدا نیشتەجێ نەبێ و مەیخانەیەکی کردەوە یا چوە ناو مەیخانەیەکەوە بۆ خواردنەوەی شەراب یا بیرە ،ئەبێ ئەو ژنە بسوتێنن. ئەگەر ژنە مەیفرۆشەکە شەرابی بیخمی بە قەرز دا ،ئەبێ لە کاتی بەرهەمهەڵگرتن دا پەنجا سوت (ئەندازەیەکی کێشانی بوە) دانەوێڵە وەربگرێتەوە. ئەگەر پیاوێ گەشتێکی بازرگانی کرد و زیو یا زێڕ یا بەردی گرانبەها یا هەرشتێکی تری ئەم پیاوە هەیبێ بیدا بە یەکێکی تر بۆی بگوێزێتەوە ،ئەگەر ئەم پیاوە ئەوەی پێی سپێردراوە نەیگوێزایەوە بۆ ئەو شوێنەی بۆی بگوێزێتەوە و دەستی بە سەردا گرت ،خاوەنی ئەو شتانەی ئەبو بگوازرێتەوە ،ئیسپاتی بکا کە شتەکانی نەگواستۆتەوە بۆ شوێنی ویستراو، ئەوسا ئەو پیاوە ئەبێ پێنج قاتی ئەوەی دراوێتێ بداتەوە بە خاوەنی شتەکان.
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
مادەی :331
مادەی :332 مادەی :338
مادەی :336
مادەی :331
مادەی :338
مادەی :339
مادەی :310
مادەی :313 مادەی :311
مادەی :311
ئەگەر پیاوێ دانەوێڵە یا زیوی لە سەر پیاوێکی تر هەبێ ،ئەگەر دانەوێڵەی لە عەمارەکە یا لە خەرمانەکە بە بێ رەزامەندی خاوەنەکەی برد ،ئەبێ بیسەلمێنن کە ئەو پیاوە بێ رەزامەندی خاوەنەکەی دانەوێڵە کەی لە عەمار یا لە خەرمانەکە بردوە ،ئەبێ ئەوەندەی لە دانەوێڵەکە بردویەتی بگێڕێتەوە و هەمو ئەو پێشینەیەی کە دابویە لە دەس ئەچێ. ئەگەر پیاوێ دانەوێڵە یا زیوی لە سەر یەکێکی تر نەبێ ،ئەگەر کابرایەکی بە کەفیل گل دایەوە، ئەبێ وەکو قەرەبو سێیەکی مەنێ زیو بدا بە هەر یەکێ لە گلدراوەکان. ئەگەر پیاوێ دانەوێڵە یا زیوی لە سەر پیاوێکی تر هەبو ،یەکێکی بە کەفیل الی خۆی گل دایەوە ،ئەگەر کەفیلەکە بە مردنێکی ئاسایی مرد لە ماڵی گلدەرەوەکەی دا ،ئەم پرسە پێویستی بەوە نیە سکااڵی لە سەر تۆمار بکرێ. ئەگەر کەفیل لە ماڵی گلدەرەوەکەی بە لێدان یا بە بەدرەفتاری مرد ،خاوەنی کەفیل ئەبێ ئەوە لە سەر بازرگانەکە ئیسپات بکا ،ئەگەر کەفیل کوڕی پیاوێ بێ ئەبێ کوڕەکەی بکوژن ،ئەگەر کۆیلەی پیاوێ بێ ئەبێ سێیەکی مەنێ زیو بدا و هەمو ئەوەشی کە بە پێشینە داوێتی ئەفەوتێ. ئەگەر پیاوێ لە سۆنگەی هاتنی کاتی دانەوەی قەرزەوە هەڵپێچرا و لە ئەنجامی ئەوەدا ژنەکەی یا کوڕەکەی یا کچەکەی بە پارە فرۆشت یا خستنیە ژێر کۆیلەیەتی خاوەن قەرزەکەی ،ئەبێ سێ ساڵ لە ماڵئ کڕیارەکە یا لە ماڵی ئەوەی کۆیلەی کردون کار بکەن ،لە ساڵی چوارەم دا ئازادییان بۆ ئەگەڕێتەوە. ئەگەر کۆیلەیەک یا کەنیزەکێ درایە خاوەن قەرزی ئاغاکەی ،ئەبێ بازرگانەکە چاوەڕێ بکا تا کاتی دانەوەی قەرزەکە بە سەر ئەچێ و ،بۆی هەیە بیفرۆشێ بەرامبەر پارە ،کۆیلەکە و کەنیزەکەکە مافیان نیە دژی کارەکەی بازرگانەکە سکااڵ بکەن. ئەگەر پیاوێ لە سۆنگەی هاتنی کاتی دانەوەی قەرزەوە هەڵپێچرا ،کەنیزەک ەکەی خۆی کە مناڵی لێی بوە دا بە پارە ،ئەتوانێ پارەکە بداتەوە بە بازرگانەکەی پارەکەی دابویە و کەنیزەکەکەی ئازاد بکا. ئەگەر پیاوێ دانەوێڵەکەی لە گەنجینەی پیاوێکی تردا هەڵگرت ،عەمارەکە زەرەری لێ کەوت ،یا خاوەن ماڵەکە گەنجینەکەی کردەوە و دانەوێڵەکەی برد ،یا نکولی کرد لە هەمو ئەو دانەوێڵەیەی کە لە ماڵەکەی ئەودا هەڵگیرا بو ،ئەبێ خاوەنی دانەوێڵەکە لە بەردەم خوادا مافەکەی بسەلمێنێ ،ئەوسا خاوەن ماڵەکە ئەبێ دوقاتی دانەوێڵەکەی بردویەتی بگێڕێتەوە بۆ خاوەنی دانەوێڵەکە. ئەگەر پیاوێ دانەوێڵەی لە ماڵی پیاوێکی تردا هەڵگرت ،ئەبێ لە ساڵێک دا پێنج قا (ئەندازەیەک بوە لە دانەوێڵە) لە هەر کورێکی دانەوێڵەکە لە باتی کرێی هەڵگرتن بداتێ. ئەگەر پیاوێ زیو یا زێڕ یا هەر شتێکی تری دا بە پیاوێکی تر بۆ ئەوەی بۆی بپارێزێ ،ئەبێ چەند شایەتێ شایەتی بدەن لە سەر ئەوەی ئەیداتێ ،وە ئەبێ گرێبەستێ بنوسن بۆ ئەو شتەی کە داوێتێ بیپارێزێ. ئەگەر شتەکانی بە بێ شایەت و بە بێ گرێبەستی نوسراو داب‌و بپارێزرێ ،دوای ئەوە ئەو شوێنەی لێی دانرا بو نکولییان لێ کرد ،ئەم پرسە کە نکولی لێ کراوە پێویست بە تۆماری سکااڵ ناکا. 667
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئەگەر پیاوێ زیو یا زێڕ یا هەر شتێکی تری ،لە بەردەم شایەت دا ،دا بە پیاوێکی تر مادەی :312 بیپارێزێ ،دوای ئەوە ئەو پیاوە نکولی لێ کرد ،ئەبێ نکولیەکەی ئەم پیاوە بسەلمێنن ،ئەوسا ئەبێ دوقاتی ئەوە بدا. مادەی :318ئەگەر پیاوێ شتێکی دا بۆی بپارێزن ،ئەو شتەی دای نابو لە گەڵ شتی خاوەن ماڵەکە گوم بو بە هۆی بڕینی دیوار یا هەڵگەڕان بە ماڵەکەدا و ئەوەش بە هۆی کەمتەرخەمی خاوەن ماڵەکەوە بو ،ئەبێ ئەوەی دراوێتێ و لێی دزراوە قەرەبوی بکاتەوە ،خاوەن ماڵەکەش ئەبێ بەردەوام بۆ شتە دزراوەکەی بگەڕێ و لە دزەکەی بسێنێتەوە. ئەگەر پیاوێ شتی خۆی لێ نەدزرا ،بەاڵم وتی شتەکانم دزراوە و بەوەش ئەنجومەنی مادەی :316 شارەکەی تەفرە دا ،ئەبێ ئەنجومەنی شارەکەی لە بەردەم خوادا بیسەلمێنێ کە هیچی لێ نەدزراوە ،ئەوسا ئەبێ دوقاتی ئەوەی سکااڵی بۆ کردوە بدا بە ئەنجومەنی شارەکەی. ئەگەر پیاوێ بو بە هۆی ئەوەی پەنجە بۆ کاهینە ئینتوم یا ژنی پیاوێ رابکێشرێ ،بەاڵم مادەی :311 تۆمەتەکەی نەسەلماند ،ئەبێ ئەم پیاوە لە بەردەم دادوەرەکان دا دارکاری بکرێ و نیوەی قژی سەری بتاشرێ. ئەگەر پیاوێ ژنێکی هێنا و گرێبەستی تۆمار نەکرد ،ئەم ژنە هاوسەری شەرعی نیە. مادەی :318 ئەگەر ژنی پیاوێ بە راکشاوی لە گەڵ پیاوێکی تر دا ،گیرا ،ئەبێ هەردوکیان پێکەوە مادەی :319 ببەسترێنەوە و بهاوێژرێنە ناو ئاوەوە ،ئەگەر پیاوەکە ویستی ژیانی ژنەکەی بهێڵێتەوە، شاهیش ژیانی نۆکەرەکەی ئەهێڵێتەوە. ئەگەر پیاوێ کت‌وپڕ ژنی پیاوێکی تری ،کە هێشتا پیاوەکەی نەناسی بێ و ،هێشتا لە ماڵی مادەی :310 باوکی دا بژی ،لە باوەشی دا بینی و لەو کاتەدا گیرا ،ئەم پیاوە ئەکوژرێ و ژنەکە بەر ئەدرێ. ئەگەر ژنی پیاوێ لە الیەن پیاوەکەیەوە تۆمەتبار کرا ،بەاڵم هیچ پیاوێکی بە سەرەوە نەگیرا مادەی :313 بو ،ئەبێ سوێند بە ژیانی خوا بخوا (سەبارەت بە پاکی خۆی) ئەوسا بڕواتەوە بۆ ماڵی خۆی. ئەگەر پەنجە راکێشرا بۆ ژنی پیاوێ بە هۆی پیاوێکی ترەوە ،بەاڵم ئەو پیاوەی بە سەرەوە مادەی :311 نەگیرا بو ،ئەبێ خۆی بهاوێژێتەوە ناو روبارەوە (بۆ سەلماندنی پاکی خۆی) بەرامبەر بە مێردەکەی. مادەی .311أ :ئەگەر پیاوێ بە دیل گیرا و خواردنی تەواو لە ماڵەکەی دا هەبو ،ئەبێ ژنەکەی پاکی خۆی لە ماوەی بزربونی مێردەکەی دا بپارێزێ ،مافی ئەوەی نیە بچێتە ماڵی پیاوێکی تر. مادەی .311ب :ئەگەر ئەو ژنە پاکێتی خۆی رانە گرت و چوە ماڵی پیاوێکی تر ،ئەبێ ئەمە بە سەر ژنەکەدا ئیسپات بکەن و بیهاوێژنە روبارەوە. ئەگەر پیاوێ بە دیل گیرا و خواردنی تەواو لە ماڵەکەی دا نەبو ،ژنەکەی چوە ماڵی پیاوێکی مادەی :312 ترەوە ،ئەم ژنە گوناهی نیە. ئەگەر پیاوێ بە دیل گیرا و خواردنی کافی لە ماڵەکەی دا نەبو ،ژنەکەی پێش ئەوەی ئەم مادەی :318 بگەڕێتەوە چوە ماڵی پیاوێکی تر و ،مناڵی لێی بو ،دوای ئەوە مێردەکەی گەڕایەوە و گەیشتەوە شارەکەی ،ئەبێ بچێتەوە بۆ الی مێردەکەی ،مناڵەکان هەریەکەیان ئەچێتەوە الی باوکی خۆی.
660
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
مادەی :316
مادەی :311
مادەی :318 مادەی :319 مادەی :320 مادەی :323
مادەی :321
مادەی :321 مادەی :322
مادەی :328
مادەی :326
مادەی :321
ئەگەر پیاوێ شارەکەی ئافەرۆز کرد و هەاڵت ،ئینجا ژنەکەی چوە ماڵی پیاوێکی تر ،ئەگەر ئەم پیاوە گەڕایەوە و ژنەکەی لە ماڵی پیاوێکی تردا گرت ،ژنی هەاڵتوەکە نابرێتەوە الی مێردەکەی لە سۆنگەی بوغزاندنی شارەکەی و هەاڵتنی لێی. ئەگەر پیاوێ بڕیاری دا شوگیتومێ کە مناڵی لێی بوە تەاڵق بدا ،یان نادیتوم تەاڵق بدا کە مناڵی بۆ بردوە ،ئەبێ جیازییەکانی بدەنەوە و نیوەی بەروبومی کێڵگەکە و باخەکە و نیوەی دارایی گوێزراوەی بدەنێ ،ئەبێ ئەویش مناڵەکان پەروەردە بکا ،پاش پەروەردەکردنی مناڵەکانی ،ئەبێ میراتی یەککەسسی لە هەمو شتەکانی دراوە بە مناڵەکان بدرێتێ و ،بۆی هەیە ئەو مێردە هەڵبژێرێ کە حەزی لێیەتی. ئەگەر پیاوێ ویستی ژنەکەی کە مناڵی نابێ تەاڵق بدا ،ئەبێ بە قەدەر مارەییەکەی پارەی بداتێ و ،ئەو جیازییانەی لە ماڵی باوکیەوە هێناوێتی بدرێتەوە ،ئینجا تەاڵقی بدا. ئەگەر مارەیی نەبێ ،لە بەرامبەر تەاڵقەکەی دا ،ئەبێ یەک مەن زیوی بداتێ. ئەگەر پیاوەکە ئاغا بو ،ئەبێ سێیەکی مەنێ زیوی بداتێ ئەوسا تەاڵقی بدا. ئەگەر ژنی پیاوێ بڕیاری دا لە ماڵی مێردەکەی بڕوا و ،کارێکی کرد ماڵەکەی تێک بدا و ،لە پایەی مێردەکەی دابەزێنێ ،ئەبێ ئەوەی لە سەر بسەلمێنرێ ،ئەگەر مێردەکەی ویستی تەاڵقی بدا ،ئەتوانێ تەاڵقی بدا و پارەی تەاڵقەکەی نەداتێ ،وە ئەگەر مێردەکەی وتی تەاڵقی نادا، مێردەکەی ئەتوانێ ژنێکی تر بهێنێ و ،ژنەکەی تری وەکو کەنیزەک لە ماڵی مێردەکەی دا بژی. ئەگەر ژنێ رقی لە مێردەکەی بو ،پێی وت" :توخنم مەکەوە" ،لە بەڕێوەبەرایەتی شارەکەدا رەفتاری هەڵئەسەنگێنرێ ،ئەگەر سەالر بو و هیچ چەوتیەکی نەکرد بو ،لە کاتێک دا مێردەکەی زۆر لە ماڵ دەربچێ و لە پایەی ئەم کەم بکاتەوە ،ئەو ژنە گوناهی نیە و ،ئەتوانێ جیازییەکانی کە لە ماڵی باوکیەوە لە گەڵ خۆی هێناوێتی بباتەوە و بڕواتەوە بۆ ماڵی باوکی. ئەگەر سەالر نەبێ و زۆر دەربچێ و بەوە ماڵەکەی تێک بدا و لە پایەی مێردەکەی دابەزێنێ، ئەبێ ژنەکە بهاوێژنە ناو ئاوی روبارەکەوە. ئەگەر پیاوێ کاهێنەی نادیتومی کردە هاوسەری و ئەم نادیتومە کەنیزەکێکی دا بە مێردەکەی و ،ئەوەش بو بە هۆی ئەوەی ببێتە خاوەن مناڵ ،ئەگەر پیاوەکە ویستی شوگیتوم بە هاوسەر بگرێ ،رێی پێ نادرێ و نابێ شوگیتوم بهێنێ. ئەگەر پیاوێ کاهینەی نادیتومی هێنا ،بەاڵم مناڵی بۆ نەهێنا ،ویستی شوگیتوم بە هاوسەر بگرێ ،ئەتوانێ شوگیتوم بهێنێ و بیب اتە ماڵەکەی خۆی ،نابێ ئەم شوگیتومە خۆی لە گەڵ کاهینەی نادیتوم بە یەکسان دابنێ. ئەگەر پیاوێ کاهینەی نادیتومی کردە هاوسەری و نادیتوم کەنیزەکێکی بە مێردەکەی بەخشی، مناڵی لێی بو ،ئەوسا کەنیزەکەکە خۆی بە یەکسان دانا لە گەڵ ئاغاژنەکەدا ،بە هۆی مناڵبون یەوە ئاغاژنەکەی بۆی نیە بە پارە بیفرۆشێ ،بەاڵم بۆی هەیە نیشانەی کۆیلەیەتی لە سەر دابنێ و بە کەنیزەکی بژمێرێ. ئەگەر کەنیزەکەکە مناڵی نەبو ،ئاغاژنەکەی مافی هەیە بە پارە بیفرۆشێ.
665
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
مادەی :328
مادەی :329 مادەی :380
مادەی :383
مادەی :381 مادەی :381 مادەی :382 مادەی :388
مادەی :386
مادەی :381 مادەی :388 مادەی :389
مادەی :360
665
ئەگەر پیاوێ ژنێکی هێنا و نەخۆشیەکی سەختی گرت ،ئەگەر ویستی ژنی دوەم بهێنێ، ئەتوانێ بیهێنێ بەاڵم نابێ ژنەکەی کە گرفتاری نەخۆشی سەخت بوە تەاڵق بدا ،بۆی هەیە لەو ماڵەدا نیشتەجێ بێ کە دروستی کردوە ،تا زیندو بێ ئەبێ مێردەکە ئەرکی هەڵبگرێ. ئەگەر ئەو ژنە ئارەزوی نەکرد لە ماڵی مێردەکەی دا بژی (پاش ئەوەی ژنێکی تری هێناوە) ئەبێ ئەو جیازییانەی بدرێتەوە کە لە ماڵی باوکیەوە هێناوێتی و ئەتوانێ بڕوا. ئەگەر پیاوێ کێڵگەیەک یا باخێک یا داراییەکی گوێزراوەی بە دیاری دا بە ژنەکەی و لە سواڵەتێکی مۆرکراودا تۆماری کرد ،پاش مردنی مێردەکەی مناڵەکانی مافی داواکردنیان نیە (ئەوەی مێردەکەی بە دیاری داوێتێ) ،دایکەکە دوای ئەوە ئەتوانێ (داراییەکەی) بدا بە کوڕە خۆشەویستەکەی و نابێ بیداتە کەسێکی بێگانە. ئەگەر ژنێ لە ماڵی پیاوێک دا بژی (وەکو هاوسەر) و لە گەڵ مێردەکەی رێکەوت و گرێبەستێکی لە گەڵ تۆمار کرد کە خاوەن قەرزی مێردەکەی مافی ئەوەی نیە ئەم ببا (بە کەفیل یا بە بارمتە) ،ئەگەر قەرزێ لە سەر ئەم پیاوە بوبێ پێش ئەوەی ئەم ژنە بە هاوسەر بگرێ، خاوەن قەرز هەرگیز بۆی نیە ژنەکەی ببا ،یان ئەگەر قەرزێ لە سەر ئەو ژنە بوبێ پێش ئەوەی بچێتە ماڵی پیاوەکەی (مێردەکەی) ،خاوەن قەرزەکە هەرگیز مافی نیە مێردەکە (بە بارمتە) بگرێ. ئەگەر قەرزێ کەوتە سەر هەردوکیان (مێرد و ژنەکە) پاش چونی ژنەکە (هاوسەر) بۆ ماڵی پیاوەکە (مێرد) ،پێویستە هەردوکیان پێکەوە قەرزەکە بدەنەوە. ئەگەر هاوسەری پیاوێ ،لە پێناوی پیاوێکی تردا ،بو بە هۆی مردنی مێردەکەی ،ئەبێ ئەم ژنە بخرێتە سەر قازوخ. ئەگەر پیاوێ القەی کچەکەی خۆی کرد ،ئەبێ ئەم پیاوە شاربەدەر بکرێ. ئەگەر پیاوێ بوکی بۆ کوڕەکەی هەڵبژارد ،کوڕەکەی لە گەڵی جوت بو ،دوای ئەوە پیاوەکەیان (باوکی مێردەکەی) گرت لە باوەشی کچەکەدا نوست بو ،ئەبێ ئەم پیاوە ببەستنەوە و بیهاوێژنە ناو ئاوەوە. ئەگەر پیاوێ بوکی بۆ کوڕەکەی هەڵبژارد ،بەاڵم کوڕەکەی لە گەڵی جوت نەبوبو ،ئەم لە باوەشی دا نوست ،ئەبێ نیو مەن زیوی بداتێ و هەرچیەکی لە ماڵی باوکیەوە هێنابێ بۆی بگێڕێتەوە ،مافی هەیە ئەو مێردە هەڵبژێرێ کە خۆی حەزی لێیەتی. ئەگەر پیاوێ پاش مردنی باوکی لە باوەشی دایکی دا نوست ،ئەبێ هەردوکیان بسوتێنن. ئەگەر پیاوێ پاش مردنی باوکی لە باوەشی باوەژنەکەی دا گیرا ،ئەبێ ئەم پیاوە لە ماڵی باوکی دەربکرێ. ئەگەر پیاوێ دیاریی خ وازبێنی هێنا بۆ ماڵی خەزوری و مارەییەکەی دا ،دوای ئەوە سەیری ژنێکی تری کرد و بە خەزوری وت" : :کچەکەی تۆ ناهێنم" ،باوکی کچەکە بۆی هەیە هەمو ئەو شتانە ببا کە زاوا لە گەڵ خۆی هێنا بونی. ئەگەر پیاوێ دیاریی خوازبێنی هێنا بۆ ماڵی خەزوری و مارەییەکەی دا ،ئینجا باوکی کچەکە وتی" :کچەکەی خۆمت نادەمێ" ،ئەبێ خەزوری دو قاتی هەمو ئەو شتانەی بۆ زاوا بگێڕێتەوە کە لە گەڵ خۆی هێنابونی.
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
مادەی :363
مادەی :361
مادەی :361
مادەی :362 مادەی :368
مادەی :366
مادەی :361
مادەی :368
مادەی :369
مادەی :310
ئەگەر پیاوێ دیاریی خوازبێنی هێنا بۆ ماڵی خەزوری و مارەییەکەی دا ،دوای ئەوە هاوەڵەکەی داوێنپیسی لە گەڵ کرد ،ئەگەر خەزوری بە مێردی ژنەکەی (زاواکەی) وت" :کچەکەم ناکەم بە هاوسەرت" ،ئەبێ خەزوری دوقاتی هەمو ئەو شتانەی بداتێ کە لە گەڵ خۆی هێنابونی ،بۆ هاوەڵەکەشی نیە ژنەکەی بهێنێ. ئەگەر پیاوێ هاوسەری گرت و مناڵی لێی بو ،ئینجا ئەم ژنە مرد ،باوکی مافی ئەوەی نیە داوای ئەو جیازییە بکا (کە لە ماڵی باوکیەوە هێنا بونی) ،چونکە جیازییەکە ئەگەڕێتەوە بۆ مناڵەکانی. ئەگەر پیاوێ هاوسەری گرت و مناڵی لێی نەبو ،ئینجا ئەم ژنە مرد ،ئەگەر خەزوری مارەییەکەی هێنا بوەوە بۆ ماڵی خۆی ،مێردەکەی مافی ئەوەی نیە داوای جیازییەکانی ئەم ژنە بکا (کە لە ماڵی باوکی هێنا بونی) چونکە جیازییەکانی هی ماڵی باوکێتی. ئەگەر خەزوری مارەییەکەی بۆ نەگێڕایەوە ،ئەتوانێ بە قەدەر چەردەی مارەییەکە لە جیازییەکە هەڵبگرێ و پاشماوەی جیازییەکە بگێڕێتەوە بۆ ماڵی باوکی (ژنە مردوەکە). ئەگەر پیاوێ کێڵگەیەک یا باخێک یا خانویەکی بەخشی بە کوڕە خۆشەویستەکەی ،ئەمەی لە سەر سواڵەتێکی مۆرکراو نوسی ،کاتێ براکان ،دوای مردنی باوکیان( ،کەلەپورەکەی) دابەش ئەکەن ،ئەبێ ئەو دیاریە هەڵبگرێ کە باوکی داوێتێ ،سەرەڕای ئەوەش ئەبێ دارایی ماڵی باوک بە یەکسانی دابەش بکەن. ئەگەر پیاوێ ژنی بۆ کوڕەکانی هێنا ،بەاڵم ژنی بۆ کوڕە بچوکەکەی نەهێنا بو ،کاتێ براکان (کەلەپورەکە) دوای مردنی باوکیان دابەش ئەکەن ،پێویستە لە سەریان پارەی مارەیی هاوسەرگیری بۆ برا بچوکەکەیان کە پێشتر ژنی نەهێناوە لێ دەربهێنن و بیدەنێ ،سەرەڕای بەشەکەی خۆی ،بۆ ئەوەی بتوانێ هاوسەرگیری بکا. ئەگەر پیاوێ ژنی هێنا و مناڵی لێی بو ،ئینجا ئەو ژنە مرد ،دوای ئەو ژنێکی تری هێنا و مناڵی لێی بو ،ئەوسا باوکەکە مرد ،کوڕەکان لە سەر بنچینەی دایکەکان (کەلەپورەکە) دابەش ناکەن ،ئەبێ جیازیی دایکیان (کوڕانی هەر دایکێ بە جیا) هەڵبگرن ،ئەوسا دارایی ماڵی باوکیان بە یەکسانی دابەش بکەن. ئەگەر پیاوێ بڕیاری دا کوڕەکەی لە میرات بێبەش بکا و ،بە دادوەرەکانی وت" :ئەمەوێ کوڕەکەم لە میرات بێبەش بکەم" ،ئەبێ دادوەرەکان رەفتاری هەڵبسەنگێنن ،ئەگەر کوڕەکەی گوناهێکی گەو رەی وای نەکردبێ شایانی بێبەشکردن بێ ،باوکەکە بۆی نیە کوڕەکەی لە میراتەکەی بەشبڕاو بکا. ئەگەر کوڕەکە گوناهێکی گەورەی کرد شایانی بێبەشکردنی بێ لە کەلەپور ،ئەبێ جاری یەکەم لێی ببورن ،ئەگەر بۆ جاری دوەم گوناهێکی گەورەی کرد ،باوک بۆی هەیە کوڕەکەی لە میراتەکەی بەشبڕاو بکا. ئەگەر پیاوێ لە هاوسەرە (ئەسڵیەکەی) مناڵی بو ،هەروەها لە کەنیزەکەکەی مناڵی بو ،ئەگەر باوکەکە لە ژیانی خۆی دا بەو منااڵنەی کە لە کەنیزەکەکە بویەتی وتی" :رۆڵەکانم" و ،لە گەڵ مناڵەکانی هاوسەرە ئەسڵەیەکەی ژماردن ،پاش مردنی باوک ،منااڵنی هاوسەرە ئەسڵیەکە و منااڵنی کەنیزەکەکە دارایی ماڵی باوک بە یەکسانی دابەش ئەکەن و ،جێگرەوەکەی ،کوڕی هاوسەرە ئەسڵیەکە ،بەشی خۆی هەڵئەبژێرێ و ئەبا. 665
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
مادەی :313
مادەی :311
مادەی :311 مادەی :312 مادەی :318
ئەگەر باوک لە ژیانی خۆی دا بەو منااڵنەی کە لە کەنیزەکەکەی بوە نەوتبێ" :رۆڵەکانم" ،پاش مردنی باوکەکە ،منااڵنی کەنیزەکەکە لە گەڵ منااڵنی هاوسەرە ئەسڵیەکە دارایی ماڵی باوکیان دابەش ناکەن .ئەبێ ئازادی ببەخشرێ بە کەنیزەکەکە و مناڵەکانی ،منااڵنی هاوسەرە ئەسڵیەکە مافی ئەوەیان نیە منااڵنی کەنیزەکەکە بە کۆیلە دابنێن ،هاوسەرەکە (ئەسڵیەکە) جیازییەکەی (کە لە ماڵی باوکیەوە هێناوێتی) وەرئەگرێتەوە و ،ئەو دیارییەی کە مێردەکەی پێی بەخشیوە و سواڵەتێکی مۆرکراوی بۆ نوسیوە ،مافی ئەوەی هەیە لە ماڵی مێردەکەی دا بژی و ،ئەتوانێ تا لە ژیان دا بمێنێ کەڵکی لێ وەربگرێ ،بەاڵم مافی نیە بیفرۆشێ چونکە دوای ئەو ئەگەڕێتەوە بۆ کوڕەکانی. ئەگەر مێردەکەی (لە ژیانی خۆی دا) دیاریی هاوسەرگیری نەدابویە ،ئەبێ بەو جیازییە قەرەبوی بکەنەوە (کە لە ماڵی باوکیەوە هێناوێتی) ،بۆی هەیە وەکو یەکێ لە وەرەسە پشکێ لە دارایی ماڵی مێردەکەی وەربگرێ ،ئەگەر کوڕەکانی بەدرەفتارییان لە گەڵ کرد بۆ ئەوەی لە ماڵەکە دەری بکەن ،ئەبێ دادوەرەکان لە پرسەکەی بپێچنەوە و بڕیاری سزادانی کوڕەکان بدەن ،ئەم ژنە لە ماڵی مێردەکەی دەرناکرێ ،بەاڵم ئەگەر ئەو ژنە بڕیاری دەرچونی دا (لە ماڵی مێردەکەی) ،ئەبێ ئەو دیارییەی مێردەکەی داوێتێ بۆ کوڕەکانی بەجێ بهێڵێ ،بۆی هەیە جیازی یەکەی ماڵی باوکی بباتەوە ،ئەوسا ئەتوانێ ئەو مێردە هەڵبژێرێ کە خۆی ئارەزوی لێیەتی. ئەگەر ئەو ژنە لەو ماڵەدا کە بۆی چوە مناڵی لە دوامێردی بو ،دوای مردنی ئەو ژنە منااڵنی پێشوی و منااڵنی دوایی جیازییەکەی دابەش ئەکەن. ئەگەر لە دوامێردی مناڵی نەبو ،منااڵنی مێردی پێش‌و دیاریەکەی ئەبەن. ئەگەر کۆیلەی کۆشک یا کۆیلەی ئاغا کچی پیاوێکی (ئازاد) ی هێنا و ،ژنەکە مناڵی بو، خاوەنی کۆیلە بۆی نیە داوا بکا منااڵنی کچی پیاوە ئازادەکە ببنە کۆیلەی.
مادەی .316أ :ئەگەر کۆیلەی کۆشک یا کۆیلەی ئاغا کچی پیاوێکی ئازادی هێنا ،لە سەردەمی هاوسەرگیری دا ،بە جیازییەکانی ماڵی باوکیەوە چوە ماڵی کۆیلەی کۆشک یا کۆیلەی ئاغا ،پاش ئەوەی پێکەوە ژیان و پێکەوە خانویان کرد و کەلوپەلیان ساز کرد ،پاش ئەوە کۆیلەی کۆشک یا کۆیلەی ئاغا مرد ،کچی پیاوە ئازادەکە ئەتوانێ جیازییەکەی وەربگرێتەوە .ئەوەش کە بەیەکەوە ژنەکە و مێردەکەی پێکیانەوە ناوە لەو کاتەوە پێکەوە ژیاون بکەن بە دو بەشەوە، خاوەن کۆیلە نیوەی ئەبا و کچی پیاوە ئازادەکەش نیوەکەی تری بۆ مناڵەکانی ئەبا. مادەی .316ب :ئەگەر کچی پیاوە ئازادەکە جیازیی نەبوبێ ،ئەبێ هەمو ئەو شتانەی ئەو و مێردەکەی لەو کاتەوە پێکەوە ژیاون پێکیانەوە ناوە بکەن بە دو بەشەوە ،خاوەن کۆیلە نیوەی ئەبا و کچی پیاوە ئازادەکەش نیوەکەی تری بۆ مناڵەکانی ئەبا. ئەگەر بێوەژنێ کە هێشتا مناڵەکانی وردن ،بچێتە ماڵەمێردی دوەم ،مافی ئەوەی نیە بێ مادەی :311 ئاگاداری دادوەر .کاتێ ئەچێتە ماڵی مێردی دوەم ،دادوەرەکان ئەبێ لە هەلومەرجی ماڵی مێردی پێشوی بکۆڵنەوە و ،بەرپرسیارێتی ماڵی مێردی پێشوی بەو ژنە و بە مێردەکەی ئێستا ی بسپێرن و داوایان لێ بکەن لە سواڵەتێک دا بەڵێن بدەن کە پارێزگاری ماڵەکە و
666
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
مادەی :318
مادەی :319
مادەی :380
مادەی :383
مادەی :381
مادەی :381
پەروەردەی مناڵەکە بکەن ،بۆیان نیە کەلوپەلی ماڵەکە بە پارە بفرۆشن .ئەو کڕیارەی کەلوپەلی منااڵنی بێوەژنەکە بکڕێ پارەکەی ئەدۆڕێنێ و کەلوپەلەکان ئەدرێتەوە بە خاوەنەکەی. ئەگەر کاهینەی ئینتوم یا نادیتوم یا یەکێ لە حەریمەکانی کۆشک ،باوکی دیاریەکی دابویە و لە سەر سواڵەتێ بۆی تۆمار کرد بو ،بەاڵم لەو سواڵەتە نوسراوەدا مافی ئەوەی پێ نەدابو بەرپرسیارێتی دیاریەکە بدا بەوەی خۆی ئەیەوێ و ئازادی بەکارهێنانی نەدابویە ،پاش مردنی باوکی ،براکانی کێڵگەکەی و باخەکەی وەرئەگرن و خواردن و رۆن و جلوبەرگی بە قەدەر بەشەکەی ئەدەنێ و رازی ئەکەن ،ئەگەر براکانی خواردن و رۆن و جلوبەرگی بە قەدەر بەشەکەی خۆی نەدەنێ و رازییان نەکرد ،بۆی هەیە کێڵگە و باخەکەی بسپێرێ بەو جوتکارەی خۆی بە دڵیەتی ،ئەو جوتکارەش ئەبێ بیژێنێ ،بە درێژایی ژیانی بۆی هەیە کەڵک وەربگرێ لە کێڵگە و باخ و هەر شتێکی تری کە باوکی دابێتێ ،بەاڵم بۆی نیە بە پارە بیانفرۆشێ ،یا لە باتی بژاردنی قەرزی یەکێکی تر بە کاریان بهێنێ ،دوای ئەو میراتەکە ئەبێ بە هی براکانی. ئەگەر کاهینەی ئینتوم یا نادیتوم یا یەکێ لە حەریمەکانی کۆشک ،کە باوکی دیاریەکی دابویە و لە سەر سواڵەتێ بۆی تۆمار کرد بو ،بەاڵم لەو سواڵەتە نوسراوەدا مافی ئەوەی پێ داب‌و بەرپرسیارێتی دیاریەکە بدا بەوەی خۆی ئەیەوێ و ئازادی بەکارهێنانی دابویە ،پاش مردنی باوکی ،مافی ئەوەی هەیە بەرپرسیارێتی میراتەکەی بەو کەسە بسپێرێ کە خۆی بە دڵیەتی و، براکانی بۆیان نیە بەرهەڵستی ئەوە بکەن. ئەگەر باوک دیاری نەبەخشی بە کچەکەی ،کە نادیتومی نیشتەجێی دێر یا یەکێ لە حەریمەکانی کۆشکە ،پاش مردنی باوک ،مافی هەیە وەکو یەکێ لە وەرەسە لە کاتی دابەشکردنی دارایی ماڵی باوکی دا بەشی خۆی وەربگرێ و بۆی هەیە بە درێژایی ژیانی کەڵکی لێ وەر بگرێ ،دوای ئەوە میراتەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ براکانی. ئەگەر باوکێ کچەکەی وەکو نادیتوم یا کادیشتوم (پلەیەکی ئاینیی ژنانی ناو پەرستگاکان بوە) یا کولماشیتوم ( پلەیەکی ئاینیی ژنانی ناو پەرستگاکان بوە) پێشکەشی خوا بکا ،بەاڵم دیاری نەدانێ ،پاش مردنی باوک ،مافی هەیە سێیەکی میراتەکەی لە دارایی ماڵی باوکی ببا و بە درێژایی ژیانی کەڵکی لێ وەربگرێ ،دوای مردنی ئەمیش میراتەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ براکانی. ئەگەر باوکێ دیاری نەدا بە کچەکەی کە نادیتومی خوا مەردوخ ،خوای شاری بابل ،بێ، سواڵەتێکی مۆرکراوی بۆ نەنوسی ،پاش مردنی باوکی ،مافی هەیە لە کاتی دابەشکردنی دارایی ماڵی باوکی دا لە گەڵ براکانی دا سێیەکی میراتەکەی ببا بۆ خۆی ،بەرامبەر بەوەش هیچ خزمەتێ پێشکەش ناکا ،نادیتومی خوا مەردوخ مافی ئەوەی هەیە بەرپرسیارێتی میراتەکەی بەو کەسە بسپێرێ کە خۆی ئەیەوێ. ئەگەر باوکێ دیاری بەخشی بە کچەکەی کە شوگیتوم (پلەیەکی ئاینیی ژنانی ناو پەرستگاکان بوە) بێ و ،دای بە شو ،بەوەش سواڵەتی مۆرکراوی بۆ نوسی ،پاش مردنی باوک ،دارایی ماڵی باوکی لە گەڵ براکانی دابەش ناکا.
666
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
مادەی :382
مادەی :388 مادەی :386 مادەی :381 مادەی :388 مادەی :389 مادەی :390 مادەی :393
مادەی :391
مادەی :391
مادەی :392
مادەی مادەی مادەی مادەی مادەی
:398 :396 :391 :398 :399
مادەی :100 مادەی :103 666
ئەگەر باوکێ دیاری بە کچەکەی کە شوگیتوم بێ نەبەخشی و نەیدا بە شو ،پاش مردنی باوک ،پێ ویستە براکانی ئەوەندەی دارایی ماڵی باوکی رێ ئەدا دیاری بدەنێ و ،بیدەن بە شو. ئەگەر پیاوێ مناڵێکی هەڵگرتەوە تا بە ناوی خۆیەوە ناوی بنێ و پەروەردەی کرد ،ئەو مناڵە هەڵگیراوەیە داوا ناکرێتەوە. ئەگەر پیاوێ مناڵێکی هەڵگرتەوە و کاتێ بردیەوە ماڵەکەی خۆی ،مناڵە هەڵگیراوەکە بە دوای دایک و باوکی دا گەڕا ،ئەبێ ئەو هەڵگیراوەیە بگەڕێتەوە بۆ ماڵی باوکی. کوڕی کەسێکی سەر بە کۆشک کە نیشتەجێی کۆشک بێ (هەڵگیراوە) هەروەها کوڕی حەریمی کۆشک (هەڵگیراوە) داوای گێڕانەوەی ناکرێ. ئەگەر پیشەک ارێ مناڵێکی هەڵگرتەوە تا پەروەردەی بکا و فێری ئیشی دەستیی خۆی کرد، داوای ناکرێتەوە. ئەگەر پیشەکار ئیشە دەستیەکەی خۆی فێر نەکرد ،ئەو مناڵە هەڵگیراوەیە ،مافی هەیە بگەڕێتەوە بۆ ماڵی باوکی. ئەگەر پیاوێ ئەو مناڵەی کە هەڵی گرتۆتەوە کە لە گەڵ مناڵەکانی خۆی پەروەردەی کردوە بەاڵم بە یەکێ لەوانی دانەنا ،ئەو هەڵگیراوەیە مافی هەیە بگەڕێتەوە ماڵی باوکی. ئەگەر پیاوێ مناڵێکی هەڵگرتەوە و پەروەردەی کرد و خانویەکی بۆ دروست کرد و بو بە خاوەنی مناڵ ،ئەوسا پیاوەکە بڕیاری دا واز لە مناڵە هەڵگیراوەکە بهێنێ ،ئەو مناڵە بە دەستی خاڵی ناڕوا ،ئەبێ ئەو باوکەی پەروەردەی کردوە سێیەکی میراتەکەی لە دارایی بداتێ ئینجا بڕوا ،هیچ بەشێکی لە کێڵگە و باخ و ماڵ ناداتێ. ئەگەر مناڵی کەسێکی سەر بە کۆشک یا کوڕی حەریمی کۆشک (هەڵگیراوە) بە باوکی وت کە بە خێوی کردوە یا بە دایکی وت کە بە خێوی کردوە" :تۆ باوکم نیت" ،یا "تۆ دایکم نیت" ئەبێ زمانی ببڕن. ئەگەر کوڕی کەسێکی سەر بە کۆشک یا کوڕی حەریمی کۆشک ماڵی باوکی ئەسڵی خۆی دۆزیەوە و ،رقی لەو باوکەی بو کە بەخێوی کردوە و لەو دایکەی کە بەخێوی کردوە و، گەڕایەوە بۆ ماڵی باوکی ئەسڵی ،ئەبێ چاوی دەربهێنن. ئەگەر پیاوێ کوڕی دا بە دایەنێ و ،ئەم کوڕە بە دەستی دایەنەکە مرد .دایەنەکە بێ ئاگاداری دایک و باوکی ئەم شیری داب‌و بە مناڵێکی تر ،ئەگەر ئەوە بسەلمێنن ،کە بەڵێنی داوە بێ ئاگاداری دایک و باوکی (مناڵە مردوەکە) شیر بدا بە مناڵێکی تر ،ئەبێ مەمکی ببڕن. ئەگەر کوڕێ لە باوکی دا ئەبێ دەستی ببڕن. ئەگەر پیاوێ چاوی پیاوێکی تری کوێر کرد ئەبێ چاوی کوێر بکەنەوە. ئەگەر پیاوێ ئێسکی پیاوێکی تری شکاند ئەبێ ئێسقانی بشکێننەوە. ئەگەر پ یاوێ چاوی ئاغای کوێر کرد یان ئێسقانی ئاغای شکاند ئەبێ یەک مەن زیو بدا. ئەگەر پیاوێ چاوی کۆیلەی پیاوێکی دەرهێنا یا ئێسقانی کۆیلەی پیاوێکی شکاند ،ئەبێ نیوەی نرخەکەی بدا. ئەگەر پیاوێ ددانی پیاوێکی لە چینەکەی خۆی دەرهێنا ئەبێ دانی دەربهێننەوە. ئەگەر پیاوی ددانی ئاغایەکی دەرهێنا ئەبێ سێیەکی مەنێ زیو بدا.
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
مادەی :101 مادەی مادەی مادەی مادەی
:101 :102 :108 :106
مادەی :101 مادەی :108 مادەی :109 مادەی مادەی مادەی مادەی مادەی مادەی
:130 :133 :131 :131 :132 :138
مادەی :136 مادەی :131 مادەی :138 مادەی :139 مادەی :110 مادەی :113 مادەی :111 مادەی :111 مادەی :112 مادەی :118
ئەگەر پیاوێ زللە لە رومەتی پیاوێکی لە خۆی بەرزتر بدا ،ئەبێ بە ئاشکرا شەست جەلدەی بە قامچی کلکی گا لێ بدرێ. ئەگەر پیاوێ زللەی لە پیاوێکی تردا هاوتای خۆی بێ ،ئەبێ یەک مەن زیو بدا. ئەگەر ئاغایەک زللەی لە ئاغایەکی تر دا ئەبێ دە شیقلی بداتێ. ئەگەر کۆیلەی پیاوێک زللەی لە رومەتی یەکێ دا ،گوێی ئەبڕدرێ. ئەگەر پیاوێ لە پیاوێکی تری دا لە شەڕدا بو بە هۆی بریندار بونی ،ئەبێ پیاوەکە سوێند بخوا" :بە ئەنقەست لێم نەداوە" و ،ئەبێ پارەی چارەسەرەکەی بدا بە پزیشک. ئەگەر پیاوەکە بە لێدانەکەی مرد ،ئەبێ سوێند بخوا کە لێدانەکەی بە ئەنقەست نەبوە ،ئەگەر کوڕی پیاوێکی ئازاد بێ ئەبێ نیو مەن بدا. ئەگەر پیاوەکە کوڕی ئاغا بێ ئەبێ سێیەکی مەنێ زیو بدا. ئەگەر پیاوێ لە کچی پیاوێکی تری دا بو بە هۆی بەر فڕێ دانی ئەبێ دە شیقل زیو بدا بە هۆی بەراویتە کردنەکەوە. ئەگەر ئەو ژنە مرد (کچی پیاوەکە) ئەبێ کچەکەی بکوژرێتەوە. ئەگەر کچی ئاغا بە هۆی لێدانەوە بەراویتە بو پێویستە ئەوەی لێی داوە پێنج شیقلی زیو بدا. ئەگەر ئەو ژنە مرد ،ئەبێ نیو مەن زیو بدا. ئەگەر پیاوێ لە کەنیزەکێکی دا و ،بو بە هۆی بەراویتەبونی ئەبێ دو شیقل زیو بدا. ئەگەر ئەو کەنیزەکە مرد .ئەبێ سێیەکی مەنێ زیو بدا. ئەگەر پ زیشکێ بە چەقۆ نەشتەرکاری بۆ پیاوێ کرد و ژیانی پیاوەکەی رزگار کرد ،یا کاالنەی چاوی پیاوێکی بە نەشتەر کردەوە و چاوی پیاوەکەی رزگار کرد ،ئەبێ دە شیقل زیو بە پزیشکەکە بدرێ. ئەگەر پیاوەکە ئاغا بو ،ئەبێ پێنج شیقل زیوی بداتێ. ئەگەر کۆیلەی پی اوێ بێ ،ئەبێ خاوەنی کۆیلەکە ،دو شیقل زیو بدا بە پزیشکەکە. ئەگەر پزیشکێ بە چەقۆ نەشتەرکاری بۆ پیاوێ کرد ،بو بە هۆی مردنی پیاوەکە ،یا کاالنەی چاوی کردەوە و چاوی کوێر کرد ،ئەبێ دەستی ببڕدرێ. ئەگەر پزیشکێ بە چەقۆ نەشتەرکاری بۆ کۆیلەی ئاغایەک کرد و بو بە هۆی مردنی ،ئەبێ کۆیلەیەک بە کۆیلەیەک ببژێردرێ. ئەگەر پزیشکێ کاالنەی چاوی بە نەشتەر کردەوە (هی کۆیلە) و چاوی کوێر کرد .ئەبێ نیوەی نرخەکەی بە زیو بدا. ئەگەر پزیشکێ ئێسکی شکاوی پیاوێکی گرتەوە ،یا ماسولکەیەکی برینداری چاک کردەوە، بریندارەکە ئەبێ پێنج شیقلی زیو بدا بە پزیشکەکە. ئەگەر بەرکەوتو ئاغا بو ئەبێ سێ شیقلی زیو بدا. ئەگەر بریندارەکە کۆیلەی پیاوێ بێ ئەبێ خاوەنی کۆیلەکە دە شیقلی زیو بدا بە پزیشکەکە. ئەگەر پزیشکێ گا یا کەرێکی تیمار کرد برینێکی گەورەی گا یا کەرێکی چاک کردەوە، خاوەن گا یا کەر ئەبێ شەشیەکی زیو هەقدەستەکەی بداتێ. ئەگەر پزیشکێ برینی گەورەی گا یا کەرێکی تیمار کرد و بو بە هۆی مردنی ئەبێ پێنجیەکی نرخەکەی بدا بە خاوەنی گا یا کەرەکە. 666
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
مادەی :116 مادەی :111
مادەی :118 مادەی :119 مادەی :110 مادەی :113 مادەی :111
مادەی :111 مادەی :112 مادەی :118
مادەی :116 مادەی :111
مادەی :118 مادەی :119 مادەی :120
666
ئەگەر سەرتاشێ سەری کۆیلەیەکی ،بێ ئاگاداری خاوەنەکەی ،بە جۆرێ تاشی زەحمەت بێ بناسرێتەوە ،ئەبێ هەردو دەستی سەرتاشەکە ببڕن. ئەگەر پیاوێ سەرتاشێکی ناچار کرد یا هەڵخەڵەتان سەری کۆیلەکە بگۆڕێ بە جۆرێ کە نەناسرێتەوە ئەبێ ئەو پیاوە بکوژرێ و لە بەر دەرگای ماڵەکەی دا هەڵبواسرێ .ئەبێ سەرتاشەکەش سوێند بخوا کە بە ئەنقەست سەری نەتاشیوە ،ئەوسا رێگە بدرێ. ئەگەر بەنایەک خانوی بۆ پیاوێ دروست کرد و تەواوی کرد ،ئەبێ خاوەن ماڵ دو شیقلی زیو پاداش بە هەر سارێ (ئەندازەیەکی پێوان بوە) لە پانتایی خانوەکە بدا بە بەناکە. ئەگەر ب ەنایەک خانویەکی بۆ پیاوێ دروست کرد ،کارەکەی باش نەبو ،خانوەکە روخا و ،بوە هۆی کوشتنی خاوەن ماڵ ،ئەبێ ئەو بەنایە بکوژرێ. ئەگەر بو بە هۆی کوشتنی کوڕی خاوەن ماڵ ئەبێ کوڕی بەناکە بکوژرێتەوە. ئەگەر بو بە هۆی کوشتنی کۆیلەی خاوەن ماڵ ئەبێ کۆیلەیەک وەکو کۆیلە کوژراوەکە بدا بە خاوەن ماڵ. ئەگەر کەلوپەلی خاوەن ماڵ فەوتا ئەبێ شتە فەوتاوەکان ببژێردرێ .لە سۆنگەی روخانی ئەو خانوەی دروستی کردوە و بەرگەی نەگرتوە ،ئەبێ بە دارایی تایبەتی خۆی خانوە روخاوەکە دروست بکاتەوە. ئەگەر بەنای ەک خانویەکی بۆ پیاوێ دروست کرد ،کارەکەی بە پێی مەرجەکان نەبو ،دیوارەکە درزی برد ،ئەبێ بەناکە بە دارایی تایبەتی خۆی دیوارەکە چاک بکاتەوە. ئەگەر بەلەمەوانێ کونوکەلەبەری بەلەمی پیاوێکی گرت کە قەوارەکەی شەست کور بێ ،خاوەن بەلەم ئەبێ دە شیقلی زیو پاداشتی بداتێ. ئەگەر بەلەمەوانێ کونوکەلەبەری بەلەمی پیاوێکی گرت ،بەاڵم کارەکەی رێکوپێک نەبو ،هەمان ساڵ بەلەمەکە درزی تێ بو ،ئەوەش زیانی لێ کەوتەوە ،بەلەمەوان ئەبێ بەلەمەکە بە دارایی تایبەتی خۆی چاک بکاتەوە ،بەلەمە چاککراوەکە بگێڕێتەوە بۆ خاوەن بەلەم. ئەگەر پیاوێ بەلەمێکی بە کرێ دا بە بەلەمەوانێ بەاڵم بەلەمەوانەکە کەمتەرخەم بو نقوم بو یا بەلەمەکە فەوتا ،ئەبێ بەلەمەوانەکە بەلەمێ بۆ خاوەن بەلەم ببژێرێ. ئەگەر پیاوێ بەلەمەوان و بەلەمێکی بە کرێ گرت و جۆ و خوری و رۆن و خورما یا هەر کە لوپەلێکی تری لێ بار کرد ،بەلەمەوانەکە کەمتەرخەم بو بەلەمەکە نقوم بو ،بو بە هۆی فەوتانی بارەکە ،بەلەمەوانەکە ئەبێ ئەو بەلەمە کە نوقمی کردوە و ئەو شتانەی کە لە ناوی دا بوە و بۆتە هۆی فەوتانی ببژێرێ. ئەگەر بەلەمەوانێ بەلەمی پیاوێکی نوقم کرد ،ئینجا دەری هێنایەوە (لە ئاوەکە) ئەبێ نیوەی نرخەکەی بە زیو بدا. ئەگەر پیاوێ بەلەمەوانێکی بە کرێ گرت ،ئەبێ شەش کور دانەوێڵەی لە ساڵێک دا بداتێ. ئەگەر بەلەمێ کە بە سەوڵ ئەڕوا بەر بەلەمێ کەوت کە بە تەوژمی ئاو ئەڕوا ،بەلەمەکەی کە بە تەوژمی ئاو ئ ەڕوا نقوم بو ،لە سەر خاوەنی بەلەمەکە ،کە بەلەمەکەی نقوم بوە ،ئەو شتانەی کە لە ناو بەلەمەکەدا بون و فەوتاون ،لە بەردەم خوادا دەربخا وە لە سەر ئەو بەلەمەوانە پێویستە کە بەلەمەکەی بە سەوڵ ئەڕوا و بەلەمی ئەو بەلەمەوانەی نقوم کردوە کە بە تەوژمی ئاو ئەڕوا، ئەبێ بەلەمەکەی و کەلوپەلەکانی ناوی ببژێرێ.
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
مادەی :123 مادەی :121 مادەی :121 مادەی :122 مادەی :128 مادەی :126 مادەی :121 مادەی :128 مادەی :129
مادەی :180 مادەی :183
مادەی :181 مادەی :181
مادەی :182 مادەی :188
مادەی مادەی مادەی مادەی مادەی
:186 :181 :188 :189 :160
ئەگەر پیاوێ گایەکی بە بارمتە گرت ،ئەبێ سێیەکی مەنێ زیو بە قەرەبو بدا. ئەگەر پیاوێ گایەکی بۆ ماوەی ساڵێ بە کرێ گرت ،کرێی گاکە لە کۆتایی ساڵەکەدا چوار کور دانەوێڵە ئەبێ. ئەبێ پێشەکی بۆ ماوەی ساڵێ سێ کور دانەوێڵە کرێی گاکە بدا بە خاوەنەکەی. ئەگەر پیاوێ گایەک یا کەرێکی بە کرێ گرت و شێرێ لە کێڵگەکەدا کوشتی زەرەرەکە بۆ خاوەنەکەی ئەگەڕێتەوە. ئەگەر پیاوێ گایەکی بە کرێ گرت بە هۆی کەمتەرخەمی یا لێدانەوە کوشتی ئەبێ گایەکی هاوشێوەی گاکە بداتەوە بە خاوەنەکەی کە گاکەی لێ بە کرێ گرت بو. ئەگەر پیاوێ گایەکی بە کرێ گرت و القی شکاند یا دەماری ملی بڕی ،ئەبێ گایەکی هاوشێوەی گا زەرەدیدەکە بداتەوە بە خاوەنی گاکە. ئەگەر پیاوێ گایەکی بە کرێ گرت و چاوی کوێر کرد ،ئەبێ نیوەی نرخەکەی بە زیو بدا بە خاوەن گاکە. ئەگەر پیاوێ گایەکی بە کرێ گرت و شاخی شکاند یا کلکی بڕی یا پێستی پشتی گوری ئەبێ پێنجیەکی نرخەکەی بە زیو بدا. ئەگەر پیاوێ گایەکی بە کرێ گرت و خوا لێی دا و مردار بوەوە ،ئەبێ ئەو پیاوەی گاکەی بە کرێ گر توە سوێند بە خوا بخوا ،کە هیچ سوچێکی لە مرداربونەوەی گاکەدا نیە ،ئەوسا بەر ئەدرێ. ئەگەر گایەک لە کاتی رۆیشتنی دا بە بازاڕدا قۆچی لە پیاوێ دا و کوشتی ،ئەم پرسە پێویستی بە سکااڵ نیە. ئەگەر پیاوێ گایەکی قۆچوەشێنی هەبو ،وە بەڕێوەبەرایەتی شارەکەی ئاگاداریان کرد کە گاکەی قۆچوەشێنە بەاڵم قۆچەکەی نەبڕیەوە یا چاودێری گاکەی نەکرد ،ئەگەر ئەم گایە قۆچی لە کوڕی پیاوێ دا و بو بە هۆی مردنی ،خاوەنی گاکە ئەبێ وەکو قەرەبو نیو مەن زیو بدا. ئەگەر مردوەکە کۆیلەی پیاوێ بێ ،ئەبێ سێیەکی مەنێ زیو قەرەبوی بکا. ئەگەر پیاوێ پیاوێکی بە کرێ گرت و لە سەر کێڵگەکەی داینا و چەردەیەک دانەوێڵەی دایە و چاودێری مانگای پێ سپارد و بۆ چاندنی کێڵگەکەی لە گەڵی رێککەوت ،ئەگەر ئەم پیاوە تۆوەکە یا خۆراکی دزی و بە دەستیەوە گیرا ،ئەبێ دەستی ببڕن. ئەگە ر دانەوێڵەکەی بۆ خۆی برد و مانگاکەی برسی کرد ،ئەبێ بە دو ئەوەندە دانەوێڵە قەرەبوی بکاتەوە. ئەگەر مانگای پیاوێ درا بە کرێگرتەیەک یا تۆوەکەی دزی و لە کێڵگەدا هیچی نەچاند، ئەوکاتەی ئەوەی لە سەر ساغ بوەوە ،ئەبێ لە وەرزی هەڵگرتنی خەرمان دا شەست کور دانەوێڵە بۆ هەر بورێ بدا. ئەگەر نەیتوانی ئەوەی لەسەرێتی بیدا ،ئەبێ بە مانگاکە لە ناو کێڵگەکەدا رابکێشێرێ. ئەگەر پیاوێ جوتیارێکی بەکرێ گرت ،ئەبێ ساڵی هەشت کور دانەوێڵەی بداتێ. ئەگەر پیاوێ گاوانێکی بە کرێ گرت ئەبێ ساڵی شەش کور دانەوێڵەی بداتێ. ئەگەر پیاوێ گاسنێکی لە کێڵگەدا دزی ،ئەبێ پێنج شیقلی زیو قەرەبو بە خاوەن گاسنەکە بدا. ئەگەر شەنێ یا خاکەنازێکی دزی ئەبێ سێ شیقلی زیو قەرەبوی بداتێ. 667
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
مادەی :163 مادەی :161 مادەی :161 مادەی :162
مادەی :168
مادەی :166
مادەی :161
مادەی :168 مادەی :169 مادەی :110 مادەی :113 مادەی :111 مادەی :111
مادەی :112
مادەی :118 مادەی :116
660
ئەگەر پیاوێ گاوانێکی بۆ مانگا و مەڕ بەکرێ گرت ئەبێ ساڵی هەشت کور دانەوێڵەی بداتێ. ئەگەر ....پیاوێ ....مانگا یا مەڕی ... ئەگەر مانگا یا مەڕی کە درابویە فەوتان ،ئەبێ خاوەنەکەی بە مانگای هاوشێوەی مانگاکەی و مەڕی هاوشێوەی مەڕەکەی قەرەبو بکاتەوە. ئەگەر مانگا یا مەڕ درا بە شوانێ بیانلەوەڕێنێ ،کرێی خۆی بە تەواوی وەرگرت و رازی بو، ئەگەر ژمارەی مانگاکان کەمی کرد یا ژمارەی مەڕەکان کەمی کرد ،ئەوەش بوە هۆی کەمبونەوەی زاووزێ ،ئەبێ ئەو کەمبونەوەیەی زاووزێ قەرەبو بکاتەوە و باج بە پێی مەرجەکانی گرێبەستەکە بدا. ئەگەر مانگا یا مەڕ درا ب ە شوان بۆ لەوەڕاندنی ،بەاڵم گزی کرد و نیشانەی ئاژەڵەکانی گۆڕی و بە زیو فرۆشتنی ،کاتێ ئەوەی لە سەر ساغ بوەوە ،ئەبێ دەقاتی ئەوەی لە مانگا و مەڕ دزیوێتی قەرەبوی خاوەنەکەی بکات. ئەگەر پەتای خوا کەوتە تەویلەکەوە ،یا شێر ئاژەڵەکانی کوشت ،ئەبێ شوانەکە لە بەردەم خوادا ئۆباڵ لە گەردنی خۆی هەڵبگرێ ،ئەو زەرەرەی لە تەویلەکەدا روی داوە ئەکەوێتە سەر خاوەن تەویلەکە. ئەگەر شوانەکە کەمتەرخەم بێ و نەخۆشی لە تەویلەکەدا باڵ‌و بوەوە ،ئەبێ شوانەکە ئەو زەرەرە بگرێتە ئەستۆ کە نەخۆشیەکە لە تەویلەکەدا خستویەتی ،ئەبێ ئەو مانگا‌و مەڕە قەرەبو بکاتەوە و بیداتەوە بە خاوەنەکەی. ئەگەر پیاوێ گایەکی بۆ گێرە بە کرێ گرت ،کرێکەی بیست قا (ئەندازەیەکی کێشان بوە) دانەوێڵەیە. ئەگەر پیاوێ کەرێکی بۆ گێرە بەکرێ گرت ،کرێکەی دە قا دانەوێڵەیە، ئەگەر پیاوێ بزنێکی بۆ گێرە بەکرێ گرت ،کرێکەی یەک قا دانەوێڵەیە. ئەگەر پیاوێ مانگایەک و عەرەبانەکەی و شوفێرەکەی بەکرێ گرت ،ئەبێ رۆژی سەدوهەشتا قا دانەوێڵە کرێ بدا. ئەگەر پیاوێ تەنیا عەرەبانەکەی بەکرێ گرت ،ئەبێ رۆژی چل قا دانەوێڵە بدا. ئەگەر پیاوێ کرێکارێکی بە کرێ گرت ،ئەبێ لە سەری ساڵەوە تا کۆتایی مانگی پێنج رۆژی شەش دەنک زیوی بداتێ ،وە لە سەرەتای مانگی شەشەوە تا کۆتایی ساڵ رۆژی پێنج دەنک زیوی بداتێ. ئەگەر پیاوێ ویستی وەستایەک بەکرێ بگرێ ،ئەبێ رۆژی پێنج دەنک زیو کرێی بداتێ ... وە پێنج دەنک زیو کرێ بۆ ،...پێنج دەنک زیو کرێ بۆ بەرگدرو ،پێنج دەنک زیو کرێ بۆ سەنگتاش ،پێنج دەنک زیو کرێ بۆ زەڕەنگەر ،پێنج دەنک زیو کرێ بۆ ئاسنگەر ،پێنج دەنک زیو کرێ بۆ دارتاش ،پێنج دەنک زیو کرێ بۆ دەباخ ،پێنج دەنک زیو کرێ بۆ جۆاڵی حەسیر و پێنج دەنک زیو کرێ بۆ بەنا. ئەگەر پیاوێ بەلەمێکی بەکرێ گرت ،کرێی رۆژانەی بەلەمەکە سێ دەنک زیوە. ئەگەر پیاوێ بەلەمێکی بە کرێ گرت بە هێزی سەوڵ بڕوا ،ئەبێ رۆژانە دو دەنکونیو زیو کرێ بدا.
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
مادەی :111 مادەی :118 مادەی :119 مادەی :180
مادەی :183
مادەی :181
ئەگەر پیاوێ بەلەمێکی بە قەوارەی شەست کور بە کرێ گرت ،ئەبێ رۆژانە شەشیەکی شیقلێکی زیو کرێی بداتێ. ئەگەر پیاوێ کۆیلەیەک یا کەنیزەکێکی کڕی پێش ئەوەی مانگێ تەواو بکا نەخۆش کەوت، ئەبێ کڕیارەکە بیگێڕێتەوە بۆ فرۆشیارەکەی ،کڕیارەکە پارەکەی وەرئەگرێتەوە. ئەگەر پیاوێ کۆیلەیەک یا کەنیزەکێکی کڕی سکااڵیان لە سەر بێ ئەبێ فرۆشیارەکە ئۆباڵی ئەنجامی سکااڵکە هەڵبگرێ. ئەگەر پیاوێ کۆیلەی پیاوێ یا کەنیزەکی پیاوێکی لە واڵتێکی بێگانە کڕی و ،کاتێ گەڕایەوە واڵتەکەی خۆی ،خاوەنی کۆیلەکە یا کەنیزەکەکە ،کۆیلەکە یا کەنیزەکەکەی خۆی ناسیەوە، ئەگەر کۆیلە و کەنیزەک خەڵکی واڵت بون بە بێ پارە بەر ئەدرێن. ئەگەر خەڵکی واڵتێکی تر بون ،ئەبێ فرۆشیارەکە لە بەردەم خوادا ئەو پارەیەی داوێتی رون بکاتەوە ،لە سەر خاوەن کۆیلە یا کەنیزەک پێویستە ئەو زیوە بە بازرگان (فرۆشیارەکە) بداتەوە کە داوێتی و کۆیلەکە یا کەنیزەکەکە ببات. ئەگەر کۆیلەیەک بە خاوەنەکەی وت تۆ گەورەی من نیت و سەلمێنرا کۆیلەی ئەوە ،گەورەکەی ئەتوانێ گوێی ببڕێ.
پاشەکی ئەمە قانونەکانی دادپەروەرین کە حاموڕابی ،شای لێوەشاوە ،چەسپاندونی ،که بەهۆیانەوە واڵت توانیوێتی سەرکردایەتی ژیر و فەرمانڕەوایی باشی هەبێت. من حاموڕابیم ،شای تەواو، نە کەمتەرخەم بوم و نە هەراسانکەر بۆ سەرڕەشەکانی کە خوا ئینلیل پێشکەشی کردوم و خوا مەردوخ ئەرکی فەرمانڕەواییانی پێ سپاردوم و لە پێناوی ئەوان دا ،بۆ شوێنی ئارام گەڕاوم یارمەتیم داون کێشە دژوارەکانیان چارەسەر بکەن وام کردوە ڕوناکییان لێ هەڵ بێت بەو چەکە کوشندەیەی کە خوا زبابا و ماخوا ئیشتار پێیان بەخشیوم و، بەو بۆچونەی کە خوا ئینکی فێری کردوم و، بەو توانایەی کە خوا مەردوخ پێی داوم، ڕیشەی دوژمنم لە باشور و باکور هەڵکێشاوە و، شەڕوشۆڕم بڕاندۆتەوە و واڵتم حەواندۆتەوە دانیشتوانی شارەکانم خستۆتە خۆشی وئاسودەییەوە نەم هێشتوە کەس بیان ترسێنێ خوا گەورەکان بانگیان لێ کردم بوم بەو شوانە چاکەکەرەی کە گۆچانەکەی دادپەروەریە سێبەری چڕی خۆمم بەسەر شاردا باڵوکردەوە باوەشم بۆ گەلی واڵتی سومەر و ئاکەد کردەوە
665
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
لە پەنای من دا حەسانەوە و بە ئاشتی ڕام هێنان و بەژیریی خۆم پارێزگاریم کردن بۆ ئەوەی بەهێز نەتوانێ ستەم لە الواز بکا بۆ ئەوەی دادپەروەری مشوری هەتیو و بێوەژن بخوا وتە ناوازەکانی خۆمم لە سەر کێلەکەم نوسی لە بەردەم پەیکەرەکەم دا شای دادپەروەریم جێگیر کرد لە بابل دا ،لەو شارەی کە خواکان ئان‌و و ئینیلیل سەریان بەرزکردۆتەوە لە ئیساکیال ،ئەو پەرستگایەی کە بنچینەکەی وەکو ئاسمان و ئەرز پتەوە. بۆ ئەوەی بە دادپەروەری فەرمانڕەوایی واڵت بکەم و هێمنی لەواڵت دا بچەسپێنم بۆ ئەوەی داد بە ستەملێکراو ببەخشم من پاشای هەڵکەوتوی ناو پاشاکان وتەکانم هەڵبژێردراون و توانام وێنەی نیە بە ویستی خوا شاماش دادوەری گەورەی ئاسمان وئەرز بەشکو دادپەروەریم واڵت بگرێتەوە و، بەویستی خوا مەردۆخی گەورەم بەشکو هەمیشە ناوم بە باشی لە پەرستگای ئیساکیال بهێنرێ با هەمو کەسێکی ستەملێکراو ،کە سکااڵی هەبێ ،لە بەردەم پەیکەرەکەم دا ،کە پێی ئەوترێ شای دادپەروەری ڕابوەستێ، ئەوسا کێلە نوسراوەکەم بخوێنێتەوە وتە بەنرخەکانم تاووتوێ بکا، بەڵکو کێلەکەم سکااڵکەی بۆ ڕون بکاتەوە بەڵکو لەسکااڵکەی تێ بگا بەڵکو ویژدانی ئاسودە ببێ و (بڵێ): حامورابی ،گەورە ،کە وەکو باوکی ڕاستەقینەی گەل وایە، کە بۆ ڕێزنان لە فەرمانی خوا مەردۆخ ،خوای خۆی ،ئەچەمێتەوە سەرکەوتنی خوا مەردۆخ لە باکور و باشور بەدەست ئەهێنێ بەوەش خوای خۆی ،مەردۆخ ،شاد ئەکا سەرکەوتنی هەمیشەیی بۆ خەڵک دابین ئەکا دادپەروەری بە واڵت ئەبەخشێ با ئەمە ڕابگەیەنێ وبا نوێژم بۆ بکا بە هەمو دڵیەوە لە بەردەم خواکەم دا ،خوا مەردۆخ و ماخواکەم ،ماخوا زاربانیتوم، بەڵکو فریشتەی پارێزگاری و گیانە ئیشکگرەکان ئەو ماخوایەی ئەچێتە پەرستگای ئیساکیال و لیبتوم ،ماخوای ئیساکیال ڕۆژانە بۆچونی باشم بۆ بەردەم خواکەم ،خوا مەردوخ ،و بۆ بەردەم ماخواکەم زاربانیتوم بۆ بهێنێ. بۆ هەمیشەو هەتاهەتایه.
665
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
خۆزگە ئەو پاشایەی کە دوای من لە واڵت دا دەرئەکەوێ پارێزگاری وتەکانی دادپەروەری بکا کە من لەسەر کێلەکەمم نوسیون، خۆزگە ئەو قانونانەی کە من دام ناون و ئەو ڕێسایانەی کە من دام رشتون نەیئەگۆڕین خۆزگە قانونەکانی منی نەئەفەوتان ئەگەر ئەو کەسە دەسەاڵتی هەبێ و بتوانێ دادپەروەری بە واڵت ببەخشێ با ئەو وشانە جێبەجێ بکا کە من لە سەر کێلەکەی خۆمم نوسیون بەشکو ئەم کێلە ڕەفتاری باش و دەسەالتی چاکی پێ نیشان بدا و، قانونەکانی والت کە من دامناون و ڕێساکانی واڵت کە من دامڕشتون، توانای بداتێ دادپەروەی بە خەڵکەکەی ،سەرڕەشەکان ،ببەخشێ و، قانونەکانیان بۆ جێبەجێ بکا و ،ئاسایشیان بۆ دابین بکا بەشکو ڕەگی چەپەڵی و بەدیی لە واڵتەکەی دەربهێنێ و گەلەکەی سەربخا من حامورابی ،پاشای داد کە خوا شاماش قانونەکانی بە دیاری داومەتێ وتەکانم هەڵبژاردەن و کردەوەکانم وێنەیان نیە بە الی گەوجەوە پڕوپوچن و بە الی زیرەکەوە مایەی سەرسوڕمانن ئەگەر ئەو کەسە وتەکانمی کە لە سەر کێلەکەم نوسیومن جێبەجێ کرد و سوکایەتی بەقانونەکانی من نەکرد و بڕیارەکانمی هەڵنەوەشاندەوە و رێساکانمی نەگۆڕی بەشکو خوا شاماش قەڵەمڕەوەکەی ئەویش وەکو ئەوەی من فراوان بکا و، بیکا بە پاشای داد بەشکو بە دادپەروەری گەلەکەی بەڕێوە ببا، خۆ ئەگەر ئەوکەسە ئەو وتانەی منی کە لە سەر کێلەکەی خۆمم نوسیون جێبەجێ نەکرد نەفرینەکانی منی پشتگوێ خست و لە نەفرینەکانی خواکانیش نەترسا، ئەو قانونانەی سڕیەوە کە من دامناون بڕیارەکانمی هەڵوەشاندەوە و ڕێساکانمی گۆڕی ناوی نوسراوی منی سڕیەوە و ناوی خۆی لە جێی نوسی یان لە ترسی ئەم نەفرینانە ،فەرمانی دا بە کەسێکی تر ،ناوەکەم بسڕێتەوە بەشکو خوا ئینلیل ،باوکی خواکان ،کە فەرمانڕەوایی پێ سپاردوم ،ئەو کەسە ئەگەر پاشا یا میر یا کاربەدەست بێ لە کار بخا ،یان هەر کەسێکی تر کە نازناوێکی شاهانەی هەبێ گۆچانی شاهانەی بشکێنێ و بەدبەختی بکا. بەشکو خوا ئینلیل ،خودان و بڕیاردەری چارەنوس ،کە فەرمانەکانی نافەرمانیی لێ ناکرێ ،فراوانکەری قەڵەمڕەوەکەم ،شۆرشی لە کوژانەوە نەهاتوی بۆ هەڵ بگیرسێنێ و ،لە ناو ماڵەکەی خۆی دا بە نائومێدی سەربنێتەوە. بەشکو بڕیاری وەیل ببێتە بەشی ،رۆژەکانی کەم بێ و ساڵەکانی قات وقڕی و ،هەموی تاریک ونوتەک و مەرگی کتوپر بێ،
665
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
بەشکو بەفەرمانی پیرۆزی ئەو شارەکەی وێران و گەلەکەی پەرتەوازە و واڵتەکەی کاول بێ ،ناو و یادەوەری لەواڵت دا کوێر بێتەوە بەش کو ماخوا ئینلیل ،دایکی مەزن ،کەفەرمانەکانی لەپەرستگای ئیکور دا ڕەوایە ،ئەو ئەو خانمەی کەبیری باشم بۆ ئەهێنێ ،لەبەردەم خوا ئینلیل لە رۆژی پرسینەوە و بڕیاردا قسەکانی ببزرکێنێ ویستی دەربچێ بەوێرانکردنی واڵتەکەی و تێکشکاندنی گەلەکەی و دەرکردنی گیانی وەکو ئاوی ڕەوان بەشکو خوا ئینکی ،میری مەزن ،کەویستی ئەو لەسەرو ویستەکانی ترەوەیە ،پتەوترین خواکان کەهەموشت ئەزانێ ،کە ڕۆژانی ژیانم درێژ ئەکاتەوە ،لەزانایی و تێگەیشتنی قوڵ بێبەشی بکاو سەری لێ بشێوێنی، بەشکو ڕوبارەکانی و سەرچاوەی ئاوەکانی پڕ بکاتەوە، بەشکو دانەوێلەی نانەکەی و ژیانی خەڵک لەخاکی ئەوا نەڕوێ، بەشکو خوا شاماشی مەزن ،دادوەری ئاسمان و ئەرز ،کە بە ڕاستی داد ئەبەخشێ بە هەمو زیندەوەرێ ،ئەو خوایەی باوەڕم پێیەتی ،پایەکانی واڵتەکەی بڕوخێنێ ،بۆچونەکانی بە هەند وەرنەگرێ و ،ڕێگەی لێ ون بکا و هێزی لەشکرەکەی ببەزێنێ ،خوێندنەوەی نوقالنەبێژەکان بەدبەختی بۆ بهێنێ ،بۆ ئەوەی نوقالنەی ڕوخانی پایەکانی شانشینەکەی و وێرانی واڵتەکەی بۆ لێ بدەن، بەشکو قسەی کوشندەی خوا شاماش بە زویی بیگاتێ و لە ناو زیندوان دا هەڵی بکێشێ بۆ الی ژورو و، تارمایی تینوێتی ئاوی لە الی خوارودا پیشان بدا، بەشکو خوا سین ،خودان ی ئاسمان ،دروستکەری من کەهیاللەکەی لەناو خواکان دا دیارە لە تاج و تەختی پاشایەتی بێبەشی بکا، بەشکو گوناهێکی قورسی بدا بەسەردا وەکو سزایەکی گەورە هەرگیز لە لەشی نەبێتەوە، بەشکو ڕۆژ و مانگ و ساڵەکانی فەرمانڕەواییەکەی بە کوێرەوەری و پەرێشانی کۆتایی بێ. بەشکو توڕەیی و ئازار ڕوبەڕوی فەرمانڕەواییەکەی ببێتەوە، بەشکو بەختەکەی وای لێ بێ ژیانی لە مردن بچێ، بەشکو خوا ئەدەد ،خوای بەرەکەت ،ڕێکخەری ئاوی ئاسمان (باران) و ئەرز ،پاڵپشتم ،بێبێبەشی بکا لە ئاوی ئاسمان و ئاوی کانیەکان، بەشکو واڵتەکەی بە قاتوقڕی و برسێتی کاول بکا ،بەشکو بەتورەیی بگرمێنێ دژی شارەکەی بەالفاو واڵتەکەی وێران بکا، بەشکو خوا زبابا ،جەنگاوەری مەزن ،کوڕەگەورەکەی ئیکۆر (واتەخوا ئینلیل) ،کە لە الی ڕاستمەوە ئەڕوا ،لە شەڕدا چەکەکانی بشکێنێ ،ڕۆژی بکا بەشەو و ،دوژمنەکەی پێی لێ بنێ، بەشکو ماخوا ئیشتار ،خانمی گەورەی نەبەرد و جەنگ کە چەکەکانی منی ساز کردوە ،پارێزەری بەڕێزم ،کە شانازە بەفەرمانڕەواییەکەی منەوە ،بەتوڕەبونی گەورەی دڵە ڕەقەکەی نەفرەت لەواڵتەکەی بکا، بەشکو سەرکەوتنە گەورەکەی بکا بەسەرکەوتنێکی پروپوچ بەشکو چەکەکانی لە مەیدانی شەڕ و جەنگ دا لە کار بخا، بەشکو پشێوی بۆ دروست بکا و شۆرش لە دژی بوروژێنێ، بەشکو جەنگاوەرەکانی بشکێنێ و زەوی خوێناویان بخواتەوە، بەشکو لەشکرەکەی بکاتە الشەی کەڵەکەبوی ناو پوشوپەاڵش، بەشکو جەنگاوەرەکانی بەزەییەکانی ئەو نەبینێ، بەشکو بیداتە دەست نەیارەکانی و ،بە زنجیر کراوی بیبەن بۆ واڵتێکی دوژمن، 666
بەشی دوەم :چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا
بەشکو خوا نیرکاڵ ،خورت لە ناو خواکان دا ،ئەو پاڵەوانەی هاوتای نیە کە ئارەزوەکانی هێناومە دی ،بەهێزە مەزنەکەی ،وەکو چۆن ئاگر لە پوش بەر ئەبێ ،گەلەکەی تەفروتونا بکا، بەشکو بەچەکە بە هێزەکەی دونیمەی بکا و ،چوارپەلی وەکو بتێکی قوڕ وەردوخاش بکا، بەشکو ما خوا نینتو ،خانمی گەورەی واڵتە بەرزەکان ،ئەو دایکەی منی لێ بوم ،لە جێگرەوە بێبەشی بکا، بەشکو بەبێ ناو بەجێی بهێڵێ، بەشکو تۆوی ژیان لە ناو گەلەکەی دا نەڕوێ، بەشکو نین کراک ،کچی خوا ئان‌و ،تکاکارەکەم لە پەرستگای ئیکور ،چوار پەلی توشی دەردێکی سەخت و پەتایەکی پیس بکا ،برینەکەی سارێژ نەبێ ،هیچ پزیشکێ دەرمانەکەی نەزانێ ،هەتوان و پەڕۆ ژیانی بۆ نەهێنێتەوە ،وەکو کەڵبەیەکی کوشندە بێ لە دەرهێنان نەیە، بەشکو گلەیی لە ژیانی بکا تا ژیانی تەواو ئەبێ ،بەشکو خوا گەورەکانی ئاسمان و ئەرز هەمو خواکانی ئانوناکی گیانەکانی پارێزگاری پەرستگا ئەکەن و ماخوا لبیتوم (خوای خشت) ،ماخوای پەرستگای ئیبابار نەفرینی لێ بکاو نەفرینی کوشندە بکا لە نەوە و لە جەنگاوەرەکانی و لە خەڵکەکەی و لەشکرەکەی، بەشکو خوا ئینلیل بەو قسانەی کە لە گۆڕ ین نایەن لەعنەتی بێ گومانی لێ بکا تا دەستبەجێ لە ناوی ئەبا .
666
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
666
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی گۆران
ئایا لەهجەی گۆران زمانی رەسمی بوە؟ داستانی هۆنراوە
گەشتێ لە گەڵ خانای قوبادی
227 237 240 245 259
چەند دیاردەیەکی باو لە مەدرەسەی ئەدەبیی گۆران
269
گه‌شتێ له گه‌ڵ بێسارانی
297
هۆنراوەی ویجدانی
گه‌شتێ له گه‌ڵ وه‌لی دێوانه
331
گه‌شتێ له گه‌ڵ تالعی
373
مەنیجە و بێژەن وەک نمونە
387
نادرنامە وەک نمونە
401
گەشتێ لە گەڵ رواری
429
داستانی دڵداری داستانی جەنگی
هۆنراوەی فێرکاری
مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی بابان گه‌شتێ له گه‌ڵ سالم
443
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
سه‌ره‌تاکانی ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی: سه‌ره‌تایه‌کی وه‌همی
ئه‌ده‌بی نوسراو به زمانی کوردی له که‌یه‌وه ده‌ستی پێکردوه؟ مه‌به‌ست له ئه‌ده‌بی کوردی چیه؟ بۆ ئه‌وه‌ی وهاڵمیکی دروستی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه ئه‌بێ بزانین له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ده‌بی کوردی تا ئێستا ،جگه له شیعر ،هیچ ده‌قێکی په‌خشانی نوسراو ،ده‌رباره‌ی هیچ بابه‌تێکی مێژویی ،دینی ،زانستی ...هتد له به‌ر ده‌س دا نیه. ئه‌وانه‌ی خه‌ریکی نوسینه‌وه‌ی مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی بون له‌م باره‌یه‌وه هه‌ندێ بۆچونی جیاوازیان هه‌یه: یه‌که‌م ،هه‌ندێکیان سه‌ره‌تایه‌کی وه‌همیی بۆ دروست ئه‌که‌ن سەرەتای شیعری کورد ئەگێڕنەوە بۆ هێرشی عەرەبی – ئیسالمی بۆ سەر کوردستان و بە هەڵبەستی "هورمزگان رمان ،ئاتران کوژان" ده‌س پێ ئه کەن و ،بە درێژایی سەردەمی ئەمەوی و عەباسی و ... کۆمەڵێ شیعری هەڵبەستراو ئەدەنە پاڵ کۆمەڵێ ناوی دروستکراو. له ئه‌ده‌بی عه‌رەبی دا ئەم جۆرە شیعرە هەبوە ،بە "منتحل" دانراوە. دوه‌م،
هه‌ندێکی تر روباعیهکانی باباتاهیری عوریان به سه‌ره‌تا دائه‌نێن
سێیه‌م ،هه‌ندێکی تر سروده ئاینیه‌کانی ئه‌هلی هه‌ق به سه‌ره‌تای ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی دائه‌نێن.
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
سه‌ره‌تاکانی ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی :له‌هجه‌ی گۆران هه‌ندێ له‌وانه‌ی خه‌ریکی نوسینه‌وه‌ی مێژوی ئه‌ده‌بی کوردین پێیان وایه ئه‌ده‌بی کوردی به له‌هجه‌ی گۆران پێش ئه‌ده‌بی کوردی به له‌هجه‌کانی تر ده‌ستی پێ کردوه ئه‌مه‌ش له به‌ر دو هۆ: یه‌که‌میان ،باباتاهیر به کورد و روباعیهکانی به سه‌ره‌تای ئه‌ده‌بی کوردی دائه‌نێن. دوه‌میان ،کهالمه دینیه‌کانی ئه‌هلی هه‌ق به له‌هجه‌ی گۆران هۆنراونه‌ته‌وه.
ده‌رباره‌ی باباتاهیر دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار ،لە بەرگی یەکەمی "مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی" ،ل 961-951دا ،ئه‌ڵێ: "له چییه‌وه ئه‌ده‌بی کوردی ده‌ست پێ ده‌کا؟ تێکستی باوه‌ڕ پێ کراوی شیعر به زمانی کوردی سه‌ره‌تا و سه‌رده‌می شیعری کوردیمان بۆ دیار ده‌کا .لێره‌دا له به‌ر گه‌لێ هۆی تایبه‌تی که له سه‌رانسه‌ری ئه‌م کاره‌دا روون کراوه‌ته‌وه ،ئه‌ده‌بی کوردی به دیالێکته جیاوازه‌کانی زمانی کوردی په‌یدا بووه .راسته ده‌بێ سهرهتایێکمان هه‌بێ بۆ ئه‌ده‌بی کوردی به گشتی ،به‌اڵم دیاره ئه‌ده‌بی دیالێکتیکیش سه‌ره‌تای خۆی هه‌یه. دوو به‌یته‌کانی باباتاهیر به سه‌ره‌تای شیعری کوردی داده‌نرێن به شێوه‌یێکی گشتی ،بلیمه‌تی باباتاهیر له گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئایینی یارسان و سۆفیزمی کۆزمۆسی و گۆرانی میللی ناوچه‌یی دوو به‌یته‌کانیان دروست کردوه". الپه‌ڕه‌کانی 222 – 981مێژوه‌که‌ی وه‌کو یه‌که‌م شاعیری کورد بۆ باباتاهیر ته‌رخان کردوه. عهالدین سجادی لە "مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی" ،ل 979دا ،ئه‌ڵێ: "بابه تاهر شاعرێکی کوردی سه‌ده‌ی سێهه‌می هیجری بوه". جارێکی تریش ئه‌ڵێ" :بابه تاهر شاعیرێکی کورد و له بنه‌ماڵه‌ی لورره" ل .972 سجادی له مێژوه‌که‌ی دا وه‌کو یه‌که‌م شاعیری کورد الپه‌ڕه‌کانی 978 – 971ی بۆ باباتاهیر ته‌رخان کردوه. بۆ سه‌لماندنی بۆچونه‌که‌ی خۆی له لێکدانه‌وه‌ی روباعیهکی دا زیاتر ئه‌ڕوا ئه‌ڵێ" :ته‌ماشا ئه‌که‌ی لێره‌دا (نه‌وا: فارسی .ته ،تو :بۆتانی .زونو :پشتکۆیی .بوره :له به‌وه ئه‌یره ،لوڕی .بۆ ته :کرمانجی) ئه‌مانه‌ی هه‌موی له‌م دو شیعره‌دا کۆکردۆته‌وه .له‌مه‌وه بۆ ئێمه ده‌رئه‌که‌وێ که نه‌فسیه‌تی باباتاهیر ویستویه‌تی له ناو هه‌مو هۆز و تیره‌یه‌کی کورددا په‌ل باڵوبکاته‌وه "...یه‌کێ باباتاهیر نه‌ناسێ که ئه‌مه بخوێنێته‌وه وا ئه‌زانێ نه‌ک هه‌ر شاعیرێکی کورد بوه به‌ڵکو سه‌رۆکی کۆڕی یه‌کخستنی زمانی کوردی بوه. هه‌ندێ له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی دا خه‌ریک بون هه‌وڵێکی زۆریان داوه کوردبونی باباتاهیر و روباعیهکانی بسه‌لمێنن. وشه‌کانی باباتاهیر له روباعیهکانی دا به‌کاریهێناون زۆری له کوردی ناچن .ئه‌وانه‌یشی که له کوردی ئه‌چن یا نزیکن له کوردیه‌وه ئه‌وانه‌ن که هاوبه‌شن له گه‌ڵ زمانی فارسی .جگه له‌مانه گۆڕینی سه‌رچاوه‌کانی وشه بۆ کردار ،له گه‌ڵ رێزمانی هیچ کام له له‌هجه‌کانی کوردی ناگونجێن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باباتاهیر ساخ بوه‌وه کورده و چوارینهکانیشی هه‌موی کوردی بن هێشتا گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی بۆ ئه‌ده‌بی کوردی نیه چونکه:
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
یه‌که‌م ،دابڕانێکی درێژ و قوڵ له نێوان ئه‌و و شاعیرانی کوردی دوای ئه‌ودا هه‌یه و، دوه‌م ،هیچ کاریگه‌ریه‌کی باباتاهیر له سه‌رده‌می خۆی و له سه‌رده‌می دوای ئه‌ویش دا له ئه‌ده‌بی ئایینی یارسان و له ئه‌ده‌بی گۆران دا به‌دی ناکرێ ،به تایبه‌تی ،له روی: الساییکردنه‌وه‌ی قاڵبی شیعره‌کانی که روباعیه و له به‌حره‌کانی عروزه. الساییکردنه‌وه‌ی زمانی هۆنینه‌وه‌ی شیعره‌کانی که به له‌هجه‌ی گۆران نیه. پێ ناچێ هیچ کام له شاعیرانی هه‌ورامان باباتاهیریان خوێندبێته‌وه یا بیستبێ ،له کاتێک دا کاریگه‌ری شاهنامه‌ی فیرده‌وسی ،خه‌مسه‌ی نیزامی گه‌نجه‌وی ،مه‌سنه‌وی مه‌عنه‌وی مهوالنای رۆمی ،دیوانەکانی حافزی شیرازی و سەعدی و ...هتد ،له ئه‌ده‌بی گۆران دا دیار و به‌رچاوه. هه‌روه‌کو زمانی روباعیهکانی باباتاهیر جیاوازه له زمانی شیعره‌کانی مه‌دره‌سه‌ی گۆران هه‌روه‌ها قاڵبی شیعری شاعیرانی مه‌دره‌سه‌ی گۆرانیش جیاوازه له قاڵبی شیعره‌کانی باباتاهیر. ته‌الری هۆنراوه‌یی باباتاهیر "روباعی" یه هه‌روه‌ها پێشی ئه‌وترێ "دوبه‌یت". روباعی بریتیه له چوار نیوه دێڕ .میسراعی یه‌که‌م و دوه‌م و چواره‌م هاوقافیهن و ،میسراعی سێیه‌م ،که سه‌دری به‌یتی دوه‌مه قافیه‌که‌ی ئازاده و ،هاوئاوازی قافیه‌کانی تر نیه .سه‌ره‌تای غه‌زه‌ل و قه‌سیده له ئه‌ده‌بی فارسی و عه‌ره‌بی دا به‌م شێوه‌یه ده‌س پێ ئه‌کا ،که ئه‌چێته چوارچێوه‌ی قاڵبه‌کانی "عروز" ه‌وه: نمونه :9 بهگورستان گوذهر که‌ردم که‌م و بیش بدیدهم حال دهولهتمهند و ده‌رویش نه ده‌رویشێ به خاکی بی که‌فه‌ن ماند نه دهولهتمهندێ بورد ئه‌ز یه‌ک که‌فه‌ن بیش نمونه :2 دلێ دهیرم خه‌ریداری موحیبه‌ت کهزۆ گه‌رم ئه‌ست بازاری موحیبه‌ت لیباسێ بافتهم به‌ر قامه‌تی دل ز پودی میحنه‌ت و تاری موحیبه‌ت نمونه :2 خوداوه‌ندا بهفهریادی دلم ره‌س که‌سی بیکهس توئی من مانده بیکهس هه‌مه گویهند طاهیر که‌س نه‌داره خودا یاری مهنه چه حاجه‌ت به که‌س باباتاهیر به‌م روباعییانه ناسراوه .هه‌وڵی داوه چکاوهی بیروبۆچونه‌کانی و وێنه شیعریه‌کانی له قاڵبی ته‌نیا روباعیهک دا دابڕێژێ .ژماره‌یه‌کی که‌م غه‌زه‌ل و قه‌سیده‌ی دراوه‌ته پاڵ ،به‌اڵم هه‌روه‌کو گومان له هه‌ندێ له روباعیهکانی ئه‌کری ،که دوای ئه‌و به ناوی ئه‌وه‌وه ههڵبهسترابن ،گومان له‌و شیعرانه‌شی ئه‌کرێ. کێشی روباعیهکانی به ته‌رازوی سێالب 99بڕگه‌ییه:
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نمونه :9 ئه -گه‌ر -ده‌س -تم -ره -سه‌د -به‌ر -چهر -خ -گه‌ر -دون ئه‌ز -ئان -پور -سهم -که -ئین -چو -نه -ست و -ئان -چون یه -کێ -را -دا -ده -ئی -سه‌د -نا -ز و -نیع -مه‌ت یه -کێ -را -قور -صی -جه‌و – ئا – لو -ده -ده‌ر -خون نمونه :2 مه -کون -کا -رێ -که -پا -به‌ر -سه‌ن -گت -ئا -یۆ جی -هان -با -ئین -فه -را -خی -ته‌ن -گت -ئا -یۆ چو -فه‌ر -دا -نا -مه -خوا -نان -نا -مه -خو -نهن -د تو -وی -نی -نا -مه -ی -خود -نهن -گت -ئا -یۆ کێشی 99بڕگه‌یی ،هه‌ندێ نمونه‌ی له شیعری عروزی مه‌دره‌سه‌ی بابان دا هه‌یه ،به‌اڵم له شیعری مه‌دره‌سه‌ی گۆران دا ،که له زمانه‌که‌ی باباتاهیرهوه نزیکتره ،به هیچ جۆرێ پێڕه‌وی نه‌کراوه. به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی توێژه‌رانی ئێرانی ،کێشی روباعیهکانی باباتاهیر ئه‌چێته خانه‌ی عروزهوه ،له ناو کێشه‌کانی عروزیش دا دائه‌نرێ به: هزج مسدس محذوف (یا مقصور): مفاعيلن ،مفاعيلن ،فعولن (يا مفاعيل) له ئه‌ده‌بی کوردی دا تا ئێستا هیچ مه‌دره‌سه‌یه‌ک به ناوی ئه‌ده‌بی کوردی لوڕی نیه که درێژه‌ی رێبازی بابه تایه‌ر بێ .شیعری نوسراو له ئه‌ده‌بی کوردی دا له ناو سێ له‌هجه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه: مه‌دره‌سه‌ی گۆران یا هه‌ورامی مه‌دره‌سه‌ی بابان یا کرمانجی خوارو مه‌دره‌سه‌ی کرمانجی سه‌رو هه‌ریه‌کێ له‌م مه‌دره‌سانه خاوه‌نی گه‌نجینه‌ی ئه‌ده‌بی و سیمای تایبه‌تی خۆیه‌تی ،کاریگه‌ری باباتاهیر و شوێن په‌نجه‌ی ئه‌و به هیچ کامیانه‌وه دیار نیه و ،ناناسرێته‌وه .له به‌ر ئه‌وه ناشێ روباعیهکانی بابه تایه‌ر به سه‌ره‌تای ئه‌ده‌بی کوردی دابنرێ.
کهالمهکانی یارسان به پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی شوێنی له دایکبون و ژیانی ئه‌و شاعیرانه‌ی به له‌هجه‌ی گۆران شیعریان داناوه ،ئه‌شێ جوگرافیای شیعری گۆران به 2گۆشه‌ی کرماشان – سنه -که‌رکوک دیاری بکرێ .له‌م ناوچه‌یه‌دا چه‌ند خێڵی گه‌وره‌ی کورد له‌وانه گۆران ،هه‌ورامی ،زه‌نگنه ،جاف ،هه‌مه‌وه‌ند ...ژیاون و ،ئه‌هلی هه‌قی پێڕه‌وی ئاینی یارسان، که کهالمه دینیه‌کانیان به گۆرانی وتراوه ،دانیشتوی هه‌مان ناوچه‌ن .هه‌ر له‌م ناوچه‌یه‌دا دو میرایه‌تی کوردی: ئه‌رده‌اڵن و بابان به درێژایی چه‌ندین سه‌ده حوکمڕانییان کردوه. هه‌ندێ له‌وانه‌ی له مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی ئه‌کۆڵنه‌وه پێیان وایه کۆنترین تێکستی ئه‌ده‌بی کوردی به له‌هجه‌ی گۆران نوسراوه که ئه‌ویش (کهالم) سروده ئاینیه‌کانی یارسانه و ،ئه‌وه به سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی ئه‌ده‌بی کوردی دائه‌نێن.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
له چاره‌کی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م دا مینۆرسکی و هه‌ندێ رۆژههاڵتناسی تر هه‌ندێ تێکستی یارسانیان به گۆرانی باڵ‌و کردۆته‌وه و ،له‌م سااڵنه‌ی دواییش دا هه‌ندێ به‌شی "سه‌ره‌نجام" چاپ کراوه .خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م تێکستانه ده‌ری ئه‌خه‌ن که ئه‌و ده‌قانه ده‌ماوده‌م گه‌یشتونه‌ته ئه‌م سه‌رده‌مه و ،تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی نوسراوی کۆن نه‌که‌وتۆته به‌ر ده‌س جێگه‌ی باوه‌ڕ بێ ،به تایبه‌تی ئه‌م سرودانه بۆ باڵوکردنه‌وه‌ی گشتی نه‌بون ،به‌ڵکو نهێنی بون و ته‌نیا له ناو ئه‌هلی هه‌قدا بیستراوه و ،له خه‌ڵکی تر شاردراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر سروده‌کانی یارسان نهێنی بوبن و زاره‌کی بوبن و ،هیچ کتێبیکی ئه‌وان له مزگه‌وت و دیوه‌خان و کتێبخانه‌کان دا ده‌س نه‌که‌وت بێ و ،هیچ بابه‌تێکی ئه‌وان له کۆڕه گشتیه‌کاندا نه‌خوێنرابێته‌وه ،ئه‌بێ چ کاریگه‌ریه‌کی له سه‌ر شاعیرانی گۆران له‌وانه :میرزا ئه‌ڵماس خانی کهنوله ،خانای قوبادی ،میرزا شه‌فیعی کولیایی و جامڕێزی ،مه‌ال وه‌ڵه‌د خان ،بێسارانی ،وەلی دێوانە ،رەنجوری ،مه‌وله‌وی ،ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی... ههبوبێ ،له کاتێکدا هه‌ندێ به‌شی شانامه‌ی فیرده‌وسی و ،خه‌مسه‌ی نیزامی ...له الیه‌ن هه‌ندێ له‌و شاعیرانه له فارسیه‌وه کراون به کوردی گۆرانی و ئاشنایه‌تیه‌کی ئاشکرایان له گه‌ڵ دیوانی حافز و ،کتێبه‌کانی سه‌عدی و، مه‌سنه‌وی مه‌وله‌وی دا هه‌بوه.
سه‌ره‌تاکانی ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی :سه‌رده‌می شه‌ره‌فخان ئه‌میر شه‌ره‌فخانی بتلیسی ساڵی ( 9115ک )9516 /له نوسینی "شه‌ره‌فنامه" بۆته‌وه. شه‌ره‌فخان له باری سنوری کوردستانه‌وه ئه‌ڵێ: "وابتدای والیت کردستان از هرمز است که بر ساحل دریای هند واقع شد وازانجا بر خط مستقیم کشیده می اید تا در والیت مالطیه و مرعش منتهی میکردد ودر جانب شمالی این خط والیت فارس و عراق عجم و اذربایجان وارمن است وبر طرف جنوبی دیاربکر وموصل و عراق عرب اما شعبات او از اقصای والیت مشرق تا بنهایت دیار مغرب رسیده( "...شرفنامە ،تاریخ مفصل کردستان ،تالیف :شرف خان بن شمس ا‌لدین بدلیسی ،بە اهتمام :والدیمیر ولیامینوف زرنوف ،تهران .9277ناشر اساطیر ،ل )91 ..... کوردیەکەی " :سنور و کەوشەنی واڵتی کوردان کە ناوی کوردستانە لە سەر لێواری دەریای هورمزەوە کە لە سەر کەناری دەریای هیند هەڵکەوتوە – دەست پێ دەکاو لەوێوە بە خەتێکی راست دەکشێ و دێت هەتا لە مەڵبەندی مەاڵتیە و مەرعەش دەبڕێتەوە. واڵتی فارس و عیراقی عەجەم و ئازەربایجان و ئەرمەنستانی چکۆلە و ئەرمنستانی گەورە دەکەونە الی باکوری ئەو خەتەوە .عیراقی عارەب و موصل و دیاربەکر دەبنە باشوری ئەو سنورە( ".شرفنامەی شرفخانی بدلیسی ،هەژار کردویە بە کوردی ،نەجەف .9172ل )21 له باری دابه‌شبونی زمان و ئادابه‌وه ئه‌ڵێ: " ...طایفه اکراد چهار قسم است وزبان و اداب ایشان مغایر یکدیکر است اول کرمانج دویم لر سیم کلهر چهارم کوران(".ل)92 ، .....
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
له روی تایه‌فه‌وه به کرمانج و گۆران و لوڕ و که‌ڵوڕ باسی ئه‌کا و، کوردیەکەی" :هۆزە سه‌ره‌کیه‌کانی کورد لەو بارەوە کە شێوەی ئاخافتن و هێندێک ئاکار و داب و دەستور و هەڵسوکەوتیان لێک جیاوازە ..دەکرێن بە چواربەشەوە .یەکەم :کرمانج .دوەم :لوڕ .سێهەم :کەڵهوڕ .چوارەم: گۆران(".ل)21 ، له باری دابه‌شبونی دینیی کورده‌وه ئه‌ڵێ: " وبالتمام طوایف اکراد شافعی مذهبند ودر شرایع و سنن حضرت خیر االنام علیه الصلوه والسالم متابعت صحب و خلفای عظام کرام و ادای صلوه وزکوه وحج و صیام جد و جهد تمام و اقدام ماالکالم دارند مکر طایفه چند از الوسات که تابع موصل و شام مثل طاسنی و خالدی و بسیان وبعضی از بختی و محمودی ودنبلی که مذهب یزیدی دارند واز جمله مریدان شیخ عدی ابن المسافرند که یکی از تابعان خلفای مروانی بوده وخودرا بدو منسوب ساختهاند واعتقاد باطل ایشان آنست که شیخ عدی صوم و صلوه مارا در عهده خود گرفته در روز قیامت بی انکه مارا در معرض عتاب وخطاب دراورند ببهشت خواهند برد وباعلماء طاهر بغض و عداوت بال نهایت دارند( "....ل)95-91 ، ..... کوردیەکەی " :زوربەی کوردەکان سوننی مەزەبن و لە سەر شۆپی ئیمامی شافیعی دەڕۆن و لەسەر بەجێهێنانی رێ وشوێنی ئاینی خۆیان زۆر سورن و سەریان بچێ نوێژێان ناچێ و لە چونە حەج و زەکات داندا هیچ ال‌م و جومیان نیە و بۆ پێک هێنانی هەمو ئەرکی سەرشانیان لەمەڕ ئاینەوە هەتا بڵێی چوست و چاالک و ئامادەن و لە روی فەرمانی مەالیان الرەملن و چیان پێ بسپێرن بە م‌و لێی ال نادەن .خزم و یارانی پێغەمبەریشیان زۆر خۆش گەرەکە. هێندێک هۆز و تیرەی کورد کەوا کەوتونەتە ئالی موصڵ و شامەوە وەک :داسنی و خاڵتی و پەسیان و بڕێکیش لە مەحمودی و دونبوڵیەکان یەزیدین و لە دەستەوبەستەی شێخ عەدی کوڕی مسافرن کە ئەویش سەر بە پادشاکانی زنجیرەی مەروانی بوە. ئەو ئێزه‌دیه‌کان الیان وایە :ئەو شێخ عەدی – ئادی – یەی کە لە گەلی اللەش نێژراوە ئەرکی نوێژ و رۆژوی یەزیدیەکانی گرتۆتە ئەستۆی خۆی و دەستەبەر بوە رۆژی هەستانەوەی ئەودنیا بە بێ چەندوچون و پرسیار و باس و خواس بیان باتە بەهەشت .ئێزه‌دیه‌کان لە مەال رواڵەت بینەکانی موسوڵمانان زۆر دڕدۆنگن و رکیان لێیان دەبێتەوە(".ل)22-29 ، له روی ئاینیه‌وه به موسوڵمان و یه‌زیدی باسیان ئه‌کا .له چه‌ند جێگای تردا باسی مه‌سیحیه‌کانی کوردستان ئه‌کا ،که‌چی شه‌ره‌فخان باسی دینی ئه‌هلی هه‌ق ناکا ،له کاتێک دا ئه‌و باسی ئه‌ماره‌ته کوردیه‌کانی ناوچه‌کانی ژیانی ئه‌وانی کردوه و ،خۆی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌رباری سه‌فه‌وی دا کاری کردوه له گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له پیاوه ناسراوه‌کانی کورد تێکه‌اڵوی کردوه. له باری دابه‌شبونی سیاسی و کارگێڕیه‌وه ئه‌ڵێ: "در مابین حکام کردستان ان کسانی که عشایر وقبایل ایشان بکثرت وقوتست آن حاکمان را بنام عشیرت می‌خوانند مثل حکاری وسهران وبابان واردالن و حاکمانی که صاحب قلعه و قصبهاند موسوم بآن قلعه وقصبه شدهاند چون حاکم حصنکیفا وبدلیس و جزیره واکیل علی هذا القیاس وچون والیت کردستان و لورستان کوهس تان و جنگلستانست در انجا انمقدار چیزی حاصل نمی‌شود که بخرج سکنه و متوطنانش وفا کند الجرم 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
نسبت بمردم والیات دیکر طوایف اکراد اوقات بمشقت و ریاضت میکذرانند و بی شایبهی تکلف و غایله‌ی تصلف فی نفسه طایفه‌ی قانعند چنانچه اکثر عوام الناس ایشان اوقات بنان جاورس و ارزن میکذرانند وبطلب نان کندم و به‌م رسانیدن مال و جاه بدر خانه‌ی ارباب دول و اصحاب امل نمیروند( ..ل)98 ، وسالطین عظام و خاقین کرام طمع در الکا ووالیت ایشان نکرده محضا به پیشکش واطاعت ومتابعت که بجار و سفر ایشان (حاضر باشند) راضی کشته مقید بتسخیر نشدهاند واکر بعضی از سالطین در فتح و تسخیر کردستان جد و جهد تمام فرموده‌اند ومحنت ومشقت ماالکالم کشیدهاند اخر نادم وپشیمان کشته باز بصاحبان داده اند مثل والیت کرجستان و شکی و شیروان و طوالش و کیالنات و رستمدار و استراباد که در شمال ایران و محاذی کردستان واقع شده("...ل)91 ، .... کوردیەکەی" :دەستەاڵت دارەکانی کوردستان ئەوانەی هۆزەکەیان گەورە و خاوەن زۆر و زۆر ناو بەدەرەوەن بە ناوی هۆزەکەیانەوە دەناسرێن .وەک :هەکاری ،سۆران ،بابان ،ئەردەاڵن .ئەو میر و مەزنانەش کە دژی سەخت و هەڵەموت ،یان شاریان دە بەردەست دای ە بە ناوی ئەو قەاڵیە ،یان ئەو شارەوە ناو دەبرێن .وەک فەرمانڕەوایانی :حەسەن کێف و بدلیس و جزیر و حەزۆ و ئەگێل و هی تریش. خاکی کوردستان بە لوڕستانیشیەوە بەشی زۆری رەقەن و چڕ و لێرەوار و نەرمانی ئەوەندە نیە کە بەرهەم و دەرامەتی کشت و کاڵی دانیشتوانی هەمو بە تەسەلی تێر بکا .سەبارەت بە رژد و کراڵی زەوی و زارەکەیان کورد لە چاو دەرودراوسێکانیان هەژار و نەدارن .سەرەڕای ئەوەش هەمویان زۆر چاوتێر و کەم چاو نەزێرن و هەرگیز گازندە لە بەختی خۆیان ناکەن .زوربەی زۆری خێزان و ماڵ و منداڵی رەمەکی و بۆرەپیاوی کوردستان بەشی ز ۆری ساڵ بە نانی هەرزن و گارس و گاڵ رای دەبوێرن و لە سەر ئەو بەلەنگازییەشەوە شوکرانەبژێرن ،لە رێی نانی گەنم و پێخۆری گەرم و رایەخی نەرم و ژیانی کامه‌رانی و پێکەوەنانی دراو و ساماندا رو ناکەنە دەرگای خونکاران و زۆرداران و هەرگیز دەستیان لە بەر نامەردان پان ناکەنەوە .پادشایانی زلیش چاویان نەبڕیوەتە واڵتەکەیانەوە و نیازی داگیرکردنیان دەدڵ نەگرتوە ،تەنیا بە دیاری بۆبردن و پێشکەش کردنی چاویان لێ دەپۆشن و لێ یان گەڕاون ،ئەگەر شەڕیش روبدا ئەوا کوردەکان دەبەن و بەگژ دوژمنی خۆیانی دادەکەن و خۆیانی پێ دەپارێزن ،دەنا ل ەوە بەوالوە کاریان بە کاریان نەداوە و وازیان لێ هێناون. خۆ ئەگەر جاروبارەش وا هەڵکەوتبێ پادشایەک لەو پادشازالنە لێ بڕا بێ کە کوردستان بخاتە ژێر چەنگی خۆیەوە زۆری خوێن و ماڵ لێ بەخت کردوە و زۆر بە گرانی لە سەر کەوتوە ،داگیرکەری کوردستان هەرکێ بوبێ هەرگا دەس تی بۆ ئەم ئاگرە بێ ئامانە درێژکردوە لە ئەنجامدا هەر پەشیمان بۆتەوە و لە دوای داگیرکردنیشی چاری ناچار بوە دیسان هەر بە خاوەنی پێشوی ئەسپاردۆتەوە. نمونەش گورجستان و شەکی و شیروان و تاڵش و گەیالن و رۆستەمدار و مازەندەران و ئوسترابادە کە لە باکوری ئێران و بە سەر کوردستانەوەیە(".ل)28-27 ، له باره‌ی زانایانه‌وه ئه‌ڵێ: اما در والیت کردستان علی الخصوص در دیار عمادیه علما و فضال بسیار است در تحصیل علوم عقلیه و نقلیه بتخصیص حدیث و فقه و صرف و نحو و کالم و منطق ومعانی واکثر متداوالت کمال اهتمام بجای می اورند
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ویحتمل که در بعضی علوم تالیفات و تصنیفات هم داشته باشند اما شه‌رت ندارند و در مطالعه کد بسیار دارند(..ل)95 ، ..... کوردیەکەی " :لە کوردستاندا بە گشتی و لە ئامید دا بە تایبەتی مەالچاک و زانای هۆزان گەلێک زۆرە و زوربەیان لە هەردوازدە زانستەکاندا زۆر زەبربەدەستن و گەلێکیان خوێندۆتەوە و فرەشیان لە بەرە .رەنگە لە دانانی کتێبانیشدا بەشدار بوبن بەاڵم لەو بارەوە ناوبانگیان دەرنەکردوە(".ل)22 ، شه‌ره‌فخان ماوه‌یه‌ک له ده‌رباری سه‌فه‌وی دا به‌رپرسی کاروباری میر و میرایه‌تیه کورده‌کان بوه و، شاره‌زاییه‌کی زۆری له ژیانی کۆمه‌اڵیه‌تی و ئابوری و رۆشبیری و جه‌نگیی میره‌کانی کوردستان و عه‌شیره‌ته‌کانیان و ،ته‌نانه‌ت ورده‌کاری ناوی بنه‌ماڵه و نه‌وه و وه‌چه‌کانیان و ،له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌اڵتیان دا هه‌بوه .سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش بنه‌ماڵه‌که‌یان کتێبخانه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مەندی هه‌بوه .شه‌ره‌فخان خۆی له کتێبه‌که‌ی دا ئاماژه بۆ ده‌یان سه‌رچاوه‌ی ده‌گمه‌نی مێژو ئه‌کا که سودی لێ وه‌رگرتون .ئه‌ولیا چه‌له‌بی که له کاتی داگیرکردنی بتلیس دا ئاماده‌ی روداوه‌که بوه باسی تااڵنکردنی کتێبخانه گەورەکهیان ئه‌کا. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی ،چ شیعر و هۆنراوه و چ په‌خشان ،ئه‌بێ هێشتا له دایک نه‌بوبێ ،یان هێشتا نه‌گه‌یشتبێته ئاستێکی ئه‌وتۆ که باس بکرێ ،ئه‌گینا وه‌کو به ستایشه‌وه ناوی هه‌ندێ له زاناکانی کوردی هێناوه ،که له مزگه‌وته‌کان دا ده‌رسیان وتۆته‌وه ،یان به زمانه‌کانی فارسی و عه‌ره‌بی کتێبیان داناوه ،باسی ئه‌وانه‌شی ئه‌کرد که به کوردی شیعر و کتێبیان نوسی بێ. شه‌ره‌فخان له باره‌ی شیعر و ئه‌ده‌بیاتی کوردیه‌وه ئه‌ڵێ: " ...و در مطالعه کد بسیار دارند واز فضایل وحیثیات رسمی و عرفی مثل شعر و انشا وحسن خط وطرز اختالط که باعث تقرب حکام و سالطین وسبب ازدیاد مناصب علیه نزد پادشاهان معدلت کزین می‌باشد چندان به‌ره ندارند("...ل )95 ...... کوردیەکەی " :مەالکانی کورد لەمەڕ ئەو زانست و هونەرانەوە کە زانین و فێربونیان دەرگای بارەگای پادشایانی ئێران و توران بە رودا د ەکاتەوە و لە سایەی ئەوانەوە دەبن بە خاوەنی پایە و مایە .رەنجێکیان نەداوە و هیچ بۆی تێ نەکۆشاون(".ل )22 شه‌ره‌فنامه ساڵی 9115ک 9516 /ز کۆتایی به نوسینی هاتوه. مه‌الی جزیری و ئه‌حمه‌دی خانی که دو ئه‌دیبی هه‌ڵکه‌وتوی کورد و ،له دانه‌رانی بناغه‌ی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی کرمانجین ،به پێی هه‌ندێ لێکۆڵینه‌وه سه‌رده‌می ژیانیان که‌وتۆته دوای نوسینی شه‌ره‌فنامه‌وه. مه‌الی جزیری ،له سااڵنی ( 9171 – 9111ک 9661 – 9511 /ز) ژیاوه. فه‌قێ ته‌یران ،که ئه‌ویش شاعیرێکی هه‌مان مه‌دره‌سه‌یه ،ئه‌بێ ئه‌ویش هاوزه‌مانی ئه‌م بوبێ. ئه‌حمه‌دی خانی ،له سااڵنی ( 9991 – 9169ک 9717 – 9651 /ز) ژیاوه. حارسی بتلیسی ،ساڵی 9758ز داستانی "له‌یل و مه‌جنون" ی هۆنیوه‌ته‌وه. نه‌ک هه‌ر شاعیرانی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی کرمانجی ،به‌ڵکو سه‌رهه‌ڵدان و ده‌رکه‌وتنی شاعیرانی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی گۆرانیش دیسان که‌وتۆته دوای نوسینی شه‌ره‌فنامه. مه‌ال مسته‌فای بێسارانی ،له سااڵنی ( 9992 -9152ک 9712 -9619 /ز) ژیاوه 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
خانای قوبادی له سااڵنی ( 9968 – 9182ک) ژیاوه. میرزا شه‌فیعی کولیایی (هاوزه‌مانی خانا بوه). میرزا ئه‌ڵماس خانی که‌نوله‌یی ،هاوزه‌مانی نادر شا ( 9961 – 9911ک) بوه. لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نیه که خودی کتێبی شه‌ره‌فنامه دابنرێ به وێستگه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی قۆناغه‌کانی پێش و پاش سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی ،به‌ڵکو: یه‌که‌م ،شه‌ره‌فنامه به‌شێکی زۆری ته‌رخان کراوه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ملمالنێی خوێناوی رۆم و عه‌جه‌م له سه‌ر ئه‌رزی کوردستان و ،ملمالنێی ناوخۆی ئه‌میره‌کانی کورد له گه‌ڵ یه‌کتری .له هه‌لومه‌رجێکی وه‌ها شێواو و نائارام دا ،که شه‌ره‌فنامه به‌شێکی لێ باس کردوه ،نه "شار" گه‌وره ئه‌بێ و گه‌شه ئه‌کا و ،نه ناوه‌ندی به‌هێزی فه‌رهه‌نگی دائه‌مه‌زرێ .به تایبه‌تی که له سه‌رانسه‌ری قه‌ڵه‌مڕه‌وی میرایه‌تیه کورده‌کان دا جگه له "گوند" و "قه‌سه‌به" باسی شاری گه‌وره نابینرێ. دوه‌م،
شه‌ره‌فنامه به‌ڵگه‌یه‌کی گرنگه بۆ نه‌بونی ئه‌ده‌بی نوسراو به زمانی کوردی پێش ساڵی 9111ک ،به واته‌یه‌کی تر ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی به هه‌مو له‌هجه جیاوازه‌کانیه‌وه دوای ئه‌و مێژوه سه‌ری هه‌ڵداوه و گه‌شاوه‌ته‌وه.
سێیه‌م،
ده‌یان ساڵ دوای ئه‌و روداوانه‌ی که شه‌ره‌فنامه تا ساڵی 9115ز گێڕاوێتیه‌وه ،شه‌ڕ له نێوان رۆم و عه‌جه‌م دا هه‌ر به‌رده‌وام بوه .له‌و ماوه‌یه‌دا دو جار ئاشتی تێکه‌وتوه :جاری یه‌که‌م ساڵی ( 9122ک/ 9692ز) و جاری دوه‌م ساڵی 9111ک .ئاشتی یه‌که‌م ئه‌شێ به رێککه‌وتنی جه‌نگیی– ئاگربڕی کاتی و راگرتنی کاتیی شه‌ڕ دابنرێ .ماوه‌یه‌کی کورتی خایاندوه و دیسانه‌وه شه‌ڕ هه‌ڵگیرساوه‌ته‌وه. به‌اڵم ئاشتی دوه‌م ،که رێککه‌وتنی زه‌هاوی به دوادا هاتوه ،ئه‌شێ به رێککه‌وتنێکی سیاسی -فره بابه‌ت دابنرێ که ئیتر سنوری هه‌ردو ده‌وڵه‌تی تێدا دیاری کرا و ،له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش دا کوردستان و ئه‌ماره‌ته‌کانی دابه‌ش کران .ئه‌ماره‌ته‌کانی لوڕستان و ئه‌رده‌اڵن و موکریان به یه‌کجاری که‌وتنه ژێر ده‌سه‌اڵتی ئێرانه‌وه ،ئه‌ماره‌ته‌کانی بابان ،سۆران ،بادینان ،هه‌کاری ،جزیره‌ی بۆتان ،بتلیس، که‌وتنه ژێر ده‌سه‌اڵتی عوسمانیه‌وه. ئه‌م رێککه‌وتنه ئاسایشی گشتی و ئارامی ته‌واوی نه‌هێنایه کوردستانه‌وه ،چونکه ملمالنێی میرایه‌تیه کورده‌کان له ناو خۆیان دا به‌رده‌وام بو ،به‌اڵم جێگیربونی هه‌ردو ده‌وڵه‌ت و دیاریکردنی سنوری به‌ینیان و تابعیه‌تی عه‌شیره‌ته‌کان و قهاڵکان و ناوچه‌کان ،تا سه‌رده‌مێکی درێژ کۆتایی هێنا به له‌شکرکێشیه گه‌وره وێرانکه‌ره‌کانی ئه‌و دو ده‌وڵه‌ته له کوردستان دا. جێبه‌جێکردنی په‌یماننامه‌ی زه‌هاو ،دامه‌زران و جێگیربونی هه‌ردو ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی – ئێرانی و، ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ،دابه‌ش بونی کوردستان و میرایه‌تیه کورده‌کان به سه‌ر ئه‌م دو ده‌وڵه‌ته‌دا و، جێگیربونی میرایه‌تیه کوردیه‌کان هه‌ر یه‌که‌یان له ناوچه‌ی خۆی دا ...چه‌ندین ئه‌نجامی لێ که‌وتۆته‌وه ،که یه‌کێکیان سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردیه وه‌کو یه‌کێ له پێویستیه‌کانی به‌رده‌وامیی ئه‌ماره‌ته کوردیه‌کان .له ناوچه‌ی ئه‌ماره‌تی ئه‌رده‌اڵن و بابان دا له‌هجه‌ی گۆران و ،له ناوچه‌ی ئه‌ماره‌تی بۆتان و بتلیس و هه‌کاری دا له‌هجه‌ی کرمانجی سه‌رو و ،دوای ئه‌وانیش له ناوچه‌ی ئه‌ماره‌تی بابان دا له‌هجه‌ی کرمانجی خوارو بون به زمانی نوسینی شیعری کوردی. 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
تا ئێستا تێکستی کوردی به هیچ له‌هجه‌یه‌ک به ده‌سته‌وه نیه بکرێته سه‌ره‌تایه‌کی باوه‌ڕپێکراو و به‌ڵگه‌دار. ئه‌وسا مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی بابان هێشتا دورست نه‌بوه ،له رۆژهه‌اڵتی کوردستان به هه‌ورامی و ،له باکوری کوردستان به له‌هجه‌ی کرمانجی سه‌رو ،بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له یه‌کتری بێ ،یا نوسینه‌کانیان بگاته یه‌ک ،یا ته‌نانه‌ت بگاته یه‌کتری ،یا ئه‌گه‌ر گه‌یشتبێ له یه‌کتری تێ گه‌یشتبن. ئه‌ده‌بی کوردی به شیعر ده‌ستی پێ کردوه .هۆنینەوەی شیعری کوردی لە کەیەوە و لە چ رۆژگارێک و لە سەر دەستی کام شاعیردا دەستی پێ کردوە هێشتا دیاری نەکراوە .ئێستا بەرهەمی ئەدەبی بە 2لەهجەی جیاواز لە بەر دەستدایە ،که ئه‌شێ به 2مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بی ناو ببرێن: مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی گۆران مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی کرمانجی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی بابان
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی گۆران سەرەتاکانی شیعری گۆران جوگرافیای شیعری گۆران بابەتەکانی شیعری گۆران ئەمیر شەرەفخانی بتلیسی ،کوردی بە سەر چوار بەش دا دابەش کردوە :کرمانج ،لوڕ ،کەلهوڕ ،گۆران .دیارە لەو کاتەدا هێشتا کرمانجی خوارو نەبۆتە هێزێکی دیار و گەورە. گۆران ،بە تەنیا خێڵێک نه‌وتراوه ،به‌ڵکو چه‌ندین خێڵی گه‌وره‌ی نیشته‌جێی ناوچه‌یه‌کی فراوانی کوردستان بون و ،زمانی دانیشتوانی ناوچه‌که‌یشیان به گۆرانی ناسراوه .هه‌ورامان به‌شێ بوه له‌و ناوچه‌یه .له ناو زاناکانی ئیسالم دا ده‌یان که‌س هه‌ڵکه‌وتون نوسه‌ری بابه‌تی دینی و فیقهی ،لێکده‌ره‌وه‌ی کتێبی دژوار ،قازی و مامۆستا بون ،که نازناوی "گۆرانی" یان هه‌ڵگرتوه.
سەرەتاکانی شیعری گۆران رەنگە نەتوانرێ کۆنترین تێکستی شیعری نوسراو بە لەهجەی گۆران دیاری بکرێ. هەندێ باباتاهیری عوریان بە سەرەتا دائەنێن هەندێک مەال پەرێشان هەندێک سروده‌کانی کاکەییەکان ئەگەر هەر کام لەمانە بە سەرەتا دابنرێ هێشتا ئەشێ شیعری هەورامی ،بە بەراورد لەگەڵ شیعری کرمانجی سەرو و کرمانجی خوارو ،بە یه‌کێ له کۆنترین تێکستی شیعری نوسراوی کوردی دابنرێ.
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئەگەر شیعرەکانی مەالی جەزیری ،ئەحمەدی خانی ،عەلی حەریری ،پرتەو بەگی هەکاری ......دامه‌زرێنه‌رانی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی کرمانجی سه‌رو دابنرێن و ،ئەگەر شیعرەکانی نالی ،سالم ،کوردی ،دامەزرێنەرانی قوتابخانەی شیعری بابان و، ئەگەر نوسینەکانی مەوالنا خالید ( 9212 –9912ز) و شێخ حسێنی قازی ( 9212 –9225ز) بە سەرەتای نوسینی پەخشانی کرمانجی خوارو دابنرێ و ،نوسینه‌کانی مه‌ال مه‌حمودی بایه‌زیدی به سه‌ره‌تای نوسینی په‌خشانی کرمانجی سه‌رو دابنرێ ،هێشتا تێکستەکانی شیعری هەورامی لەوان کۆنترن.
جوگرافیای شیعری گۆران ئەوانەی بە هەورامی شیعریان هۆنیوەتەوە لە ناوچەیەکی فراوان دا ئەبینرێن .کرماشان ،هەورامان ،سنە، سلێمانی ،گەرمیان ،کەرکوک و تیرەکانی جاف ،زەنگنە ،هەمەوەند ،جەباری.... مه‌ال مسته‌فای بێسارانی خانای قوبادی ئەڵماس خانی کەنولە میرزا شەفیعی کولیایی میرزا شەفیعی جامڕێزی مەال وەلەد خانی جاف وەلی دێوانە مەوالنا خالیدی شاره‌زوری مەولەوی تاوگۆزی ئەحمەد بەگی کۆماسی مه‌ال عومه‌ری رهنجوری حه‌مه ئاغای غەمناکی زەنگنە حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە -تالعی سەید یاقوی ماهیدەشت سەید فەتاحی جەباری فەقێ قادری هەمەوەند لە شوێنی ژیانی ئەم شاعیرانەدا ئەشێ چەند ئەنجامێ دەربهێنرێ: دانیشتوانی شوێنی ژیان و مانەوە و ناسینی هەندێ لەم شاعیرانە گۆران نەبون و بە هەورامی یەکەم، نادوێن. هەندێ لەم شاعیرانە لە سنوری ئەمارەتی ئەردەاڵن یان لە ژێر سایەی والیەکانی ئەردەاڵن دا نەبون. دوەم، سێیەم ،ئەم زمانە ئەدەبیە گەیشتۆتە شوێنی دوری وەکو کەرکوک ،کەچی نەگەیشتۆتە موکریان. چوارەم" ،کهالم" ی دینی ئه‌هلی هه‌ق یان وه‌کو له کوردستانی عیراق پێیان ئه‌ڵێن "کاکەییەکان" و شیعری شاعیرەکانیان بەم زمانە هۆنیوەتەوە .کاکەیی پەرتن ،لە خواروی موسڵ وخۆرئاوای هەولێر، خۆرئاوای کەرکوک ،خانەقین ،مەندەلی ،هەڵەبجە ...نیشتەجێن.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
بابەتەکانی ئه‌ده‌بی گۆران بابه‌ته‌کانی ئه‌ده‌بی گۆران جۆراوجۆر و فرهبابهتن .گه‌نجینه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌ده‌بی ،هه‌روه‌ها گه‌نجینه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی فیکر و فه‌لسه‌فه و عه‌قیده‌ی دینی گرتۆته‌وه .ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هه‌موی به شیعر هۆنراوه‌ته‌وه و تا ئێستا دیار نیه هیچ بابه‌تێ له‌و سه‌رده‌مانه‌دا به په‌خشان نوسرابێ. بابەتەکانی بە گشتی بریتین لە: یه‌که‌م ،شیعری "غینائی" ،بابه‌ته‌کانی: یەکه‌م :9 .جوانی سروشت یەکه‌م :2 .دڵداری ناکام یەکه‌م :2 .کڕوزانەوە ،دڵداری یه‌کالیه‌نه ،خۆپچوککردنهوه ،خۆ سوککردن ،په‌یمانشکێنی ،به ئاوات نه‌گه‌یشتن ،مردن. یەکه‌م :1 .دوباره‌کردنه‌وه‌ی ره‌مزه عهشقیهکانی ئه‌ده‌بی فارسی :شیرین و فه‌رهاد ،مه‌جنون و له‌یال، یوسف و زلێخا و ،شێخی سه‌نعان ...که هه‌مویان نیشانه‌ن بۆ سه‌ره‌نجامی تراجیدی. یەکەم :5 .هەندێ دیاردەی باو :خەمینی ،سکااڵ لە پیری ،الوانەوە ،گۆڕینەوەی نامە. دوەم،
هۆنراوه‌ی داستانی ،بابەتەکانی: دوەم :9 .داستانی داڵداری مەنیجە و بێژەن دوەم :2 .داستانی ئه‌خالقی یوسف و زڵێخا دوەم :2 .داستانی جه‌نگی نادرنامە
سێیەم،
هۆنراوه‌ی دینی ،بابەتەکانی: سێیەم :9 .موناجات نمونە :9رەنجوری (دیوانی رەنجوری ،ل)56 : نمونە :2خانای قوبادی نمونە :2مەوالنا خالید سێیەم :2 .میعراجنامە نمونە :9رەنجوری سێیەم :2 .عەقیدەی ئیسالمی (ئەهلی تەسەننون) نمونە :9شێخ جه‌سیمی تەختەیی نمونە :2مەولەوی ،بڕوانە: (العقیدة المرضیة ،هۆنینەوەی مەولەوی 2152 ،بەیت شیعری کوردییە ،باڵوکردنەوەی محي ا‌لدین صبري النعیمي ،قاهیرة – مصر)9252 ، 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نمونە :2فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند ،بڕوانە: ( کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند ،مەال عبدالکریمی مدرس و فاتح عبدالکریم، بەغداد)9181 ، سێیەم :1 .عەقیدەی ئیسالمی (ئەهلی تەشەیوع) نمونە :9مەال پەرێشان ،بڕوانە: دیوانی مەال پەرێشان ،چاپی کرماشان هەروەها چەند بەشی بە زنجیرە لە رۆژنامەی "کوردستان" ی چاپی تاران دا باڵوکراوەتەوە. سێیەم :5 .ئه‌هلی حه‌ق (کاکەیی) سەرئەنجام :ئایینی یارسان ،طیب طاهری ،چاپی هەولێر.2117 ، سەرئەنجام :فەرهەنگی یارسان ،طیب طاهری ،چاپی هەولێر.2111 ، چوارەم ،هۆنراوه‌ی فێرکاری نمونە :9مه‌ال خزری رواری نمونە :2شێخ وه‌سیمی ته‌خته‌یی
ئایا له‌هجه‌ی گۆران زمانی ره‌سمی بوه؟ هه‌ندێ له نوسه‌رانی کورد ئه‌ڵێن له‌هجه‌ی گۆران زمانی ره‌سمیی میرایه‌تی ئه‌رده‌اڵن بوه .بۆ نمونه: محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی له ل 96کتێبی "له‌یلێ و مه‌جنون" به‌غداد .9185 ،هه‌مان بۆچون ده‌رئه‌بڕێ .له‌م باره‌یه‌وه نوسیوێتی: "به هه‌ر حاڵ زاری کوردی هه‌ورامانی (گۆران) کۆنترین زاری کوردییه که شیعر و په‌خشان و رێڕه‌وی دینی پێ رازێنراوه‌ته‌وه .ئه‌م شێوازه له کۆنه‌وه رواڵه‌تی ،یاخود ئه‌رکێکی دینی که‌وته سه‌ر ،ده‌وروبه‌ری 811کۆچی کاتی ئاشکرا بونی دینی کاکه‌یی (ئه‌هلی هه‌ق) سروده‌کان و رێڕه‌و په‌خشان نه‌ریتی دینیه‌کانیان به گۆران وتراون له به‌ر کراون و فه‌رمانیان پێ کرا. "ئاشکراشه ،که سه‌رانسه‌ری فه‌رمانڕه‌وایی بابا ئه‌رده‌اڵنی شان به شانی زمانی دینی (ئه‌هلی هه‌ق) هه‌ر زمانی ره‌سمی بوه" هه‌روه‌ها: د مارف خه‌زنه‌دار ،له (ل )917ی به‌رگی سێیه‌می "مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی" دا نوسیوێتی: "به‌اڵم زمانی ره‌سمی خوێندن و نوسین و شیعروتن به دیالێکتی گۆران بو ،به تایبه‌تی له ئهردهاڵنا" . ............ زمانی ره‌سمی ،واته زمانی به‌کارهێنراوی ناو داووده‌زگا ره‌سمیه‌کانی حکومه‌ت و نامه‌و نامه‌کاری نێوان فه‌رمانره‌واکان .ئه‌وه‌ی زانراوه هیچ له‌هجه‌یه‌کی زمانی کوردی له هیچ میرایهتیهکی کوردی دا ،له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا ،زمانی ره‌سمی نه‌بوه.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
میرایه‌تی ئه‌رده‌اڵن به‌شێ بوه له ده‌وڵه‌تی ئێران .زمانی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی ئێران فارسی بوه .زمانی ره‌سمی میرایه‌تی ئه‌رده‌اڵن فارسی بوه .هه‌مو ئه‌و نامانه‌ی که له فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌رده‌اڵن به‌جێ ماوه ،چ ئه‌وانه‌ی له ناو خۆیاندا بۆ یه‌کترییان نوسیوه و چ ئه‌وانه‌ی ناردویانه بۆ شا و کاربه‌ده‌ستانی تری ئێران ،به فارسی بون. زمانی مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌کانی ئیسالم له‌م ناوچه‌یه‌دا عه‌ره‌بی بوه .قورئان و حه‌دیس و شه‌ریعه‌تی ئیسالم و زانسته دینیه‌کانی تێدا خوێنراوه .له پاڵ ئه‌مه‌ش دا فارسی خوێنراوه و فێری بون. فارسی هه‌ر ئه‌وه نه‌بوه زمانی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی بوبێ به‌ڵکو سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و زانست بوه. مه‌ال ئه‌بو به‌کری موصهنیف ،که یه‌کێکه له بلیمه‌ته هه‌ڵکه‌وتوه‌کانی ناوچه‌که و هه‌ر له ناوچه‌که‌شدا ژیاوه و مردوه چه‌ندین کتێبی داناوه: سه‌ید ئه‌بوبه‌کر کوڕی هیدایهتواڵ حوسه‌ینی گۆرانی ساڵی 9191مردوه له گوندی چۆری مه‌ریوان نێژراوه. چور له خواروی قه‌اڵی مه‌ریوانه گۆیا ئه‌م گونده له الیه‌ن خان ئه‌حمه‌د خانه‌وه به‌و دراوه ئه‌و زه‌مانه مه‌ریوان به‌شێ بوه له شاره‌زور "الوضوح في شرح المحرر" "طبقات الشافعیة" ساڵی 9256له به‌غداد چاپ کراوه ،ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی که قسه‌کانی ئیمامی شافعییان وتۆته‌وه "سیراج الطریق" و"ریاض الخلود" ،که دو کتێبن له حیکمه‌ت و فه‌لسه‌فه و ئامۆژگاری دا به فارسی. "سیراج الطریق" ی ساڵی 118داناوه ،عیرفان و ئه‌خالق ،چیرۆک و شیعری تیایه "ریاض الخلود" ی ساڵی 181نوسیوه. زهجرت نهصد و هشتاد و نه بود در آن دم کاین معانی روی بنمود نه دانش مطلوب و نه علم مرغوب زمانی پرفتن شه‌ری پر آشوب غم و اندوه باریدی بهرکس تو گوئی هردم از چرخ مقوس ده‌ی بود از والیت برکناری خصوصا بندهرا در کوهساری بغارت میشدی هر صبح و هر شام گه‌ی از ظالمان اهل اسالم .... جهان را دیدم از تصنیف خالی دراین اشفتگی و زشت حالی به‌م بستم ز فضل حی خالق... زبهر اخرت این چند اوراق "له‌و کاته‌دا که ئه‌م مه‌عنایانه رویه‌ک بنوێنن ساڵی کۆچی نۆسه‌دو هه‌شتاونۆ بو زه‌مانێ پڕ فیتنه ،شارێ پڕ ئاشوب نه دانش مه‌تلوب ،نه عیلم مه‌رغوب تۆ ئه‌ڵێی هه‌رده‌م له چه‌رخی مقوس غه‌م و ئهندوه له هه‌مو که‌س باریوه به تایبه‌تی به‌نده له کۆسارێ گوندێکی بو ،له والیه‌ت به‌رکه‌نار بو گاهێ له الیه‌ن زاڵمانی ئه‌هلی ئیسالمه‌وه به‌یانی و ئێواره تااڵن ئه‌کرا 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
له‌م ئاشوفتهگی و حاڵخراپیهدا جیهانم بینی له تهصنیف خالی له پێناوی ئاخیره‌تدا ئه‌م چه‌ند په‌ڕانه‌م پێکه‌وه به‌ست به فه‌زلی حی خالق" (محمد مکری ،مجله یادگار ،سال پنجم ،شماره ششم وهفتم ،ص ).18-28 ئه‌یتوانی چیرۆکه‌کانی ،که ساده و پێویستی به زمانی ئاڵۆز نیه ،ئه‌م دو کتێبه به کوردی گۆرانی بنوسێ ،به‌اڵم هه‌ردوکیانی به فارسی نوسیوه .له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ک زمانی فارسی ته‌نیا زمانی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی بوه ،به‌ڵکو زمانی ناو دیوه‌خان و مزگه‌وت و کۆڕه ئه‌ده‌بیه‌کانی چینی دهسهاڵتداریش بوه. (تێبینی) د محمد مکری له دو ژماره‌ی مجله یادگاردا باسی مه‌ال ئه‌بوبه‌کری موصهنیف ئه‌کا و ،چیرۆکێ له یه‌کێ کتێبه‌کانیه‌وه ئه‌گوێزێته‌وه ،که له سه‌ر گۆلی زرێبار نوسیوێتی ئه‌وه‌نده ساده‌یه بلیمهتیکی وه‌کو ئه‌و ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌یتوانی به زمانه‌که‌ی خۆی که پێی دواوه بنوسێ. هیچ نیشانه‌یه‌ک نیه بۆ ئه‌وه‌ی هیچکام له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌اڵن ،به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گه‌یشتونه‌ته پله‌ی "والی کوردستان" بایه‌خیان دابێ به له‌هجه‌ی گۆران و ،هانی که‌سێکیان دابێ به‌م له‌هجه‌یه مێژوی بنه‌ماڵه‌که‌یان بنوسێته‌وه ،یان داستان و جه‌نگنامه و شیعریان پێ دابنێ ،به‌ڵکو پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌بینرێ: یه‌که‌م ،هه‌مو نامهکاریهکانی نێوان ئه‌رده‌اڵن و ناوه‌ندی ده‌سه‌اڵتی ئێرانی ،له هه‌ر پایته‌ختێکی ده‌وڵه‌ت بوبێ و، له سه‌رده‌می هه‌ر شا و زنجیره‌یه‌ک دا بوبێ ،سه‌فه‌وی ،ئه‌فشاری ،زه‌ند ،قاجاری به فارسی بوه. دوه‌م ،هه‌مو ئه‌و مێژوانه‌ی میرایه‌تی ئه‌رده‌اڵن که له سه‌ر داوای والیه‌کانی نوسراونه‌ته‌وه ،یان نوسه‌ره‌کان به ده‌سپێشخه‌ری خۆیان نوسیویانه‌ته‌وه ،به فارسی بون: زیاتر له 91مێژوی ئه‌رده‌اڵن ،که مێژونوسه‌کانی ئه‌رده‌اڵن نوسیویانه ،له‌وانه قازی مه‌ال محه‌مه‌د شه‌ریف ،خوسره‌و به‌گی ئه‌رده‌اڵن ،مه‌ستوره ،میرزا شوکرواڵ ...هه‌مویان به زمانی فارسی نوسراون. حوزنی موکریانی که یه‌کێکیانی به خه‌تی دانه‌ره‌که‌ی له به‌ر ده‌ستدا بوه ،چه‌ند به‌شێکی له فارسیه‌وه کردوه به کوردی و به زنجیره له ژماره 22ی به‌رگی شه‌شه‌می ده‌نگی گێتیی تازه دا باڵویکردۆتهوه. ......... سێیه‌م ،هه‌مو ئه‌و شاعیرانه‌ی له‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا هه‌ڵکه‌وتون ،یا نزیک بون به‌م بنه‌ماڵه‌یه ،شیعر و دیوانیان به فارسی داناوه نه‌ک به له‌هجه‌ی گۆران: خه‌سره‌و به‌گی موسه‌نیف جه‌وهه‌ری حه‌سه‌نعه‌لی خان خه‌سره‌و خانی ناکام مه‌ستوره ،ماهشهرهف خانم مه‌ستوره سه‌ره‌ڕای مێژوه‌که‌ی و کتێبی عه‌قیده‌که‌ی سه‌راپای دیوانه‌که‌ی به فارسیه .ته‌نیا شیعرێکی کوردی بابانی ئه‌درێته پاڵ مه‌ستوره ئه‌ویش ته‌رجومه‌ی شیعرێکی فارسی مهستورهیه پیره‌مێرد
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
کردویه‌تی به کوردی و له چله‌کان دا له گه‌ڵ زنجیره‌یه‌ک شیعری تری مه‌ستوره له ژین دا باڵوی کردونه‌ته‌وه. میرزا عهبدواڵی مونشی متخلص به ره‌ونه‌ق "حدیقه امان الله‌ی" که" :ته‌زکه‌ره" یه‌که بۆ باسی ژیانی شاعیره‌کانی ئه‌رده‌اڵن و نمونه‌ی شیعره‌کانیان هه‌موی بۆ ئه‌وانه ته‌رخان کردوه که به فارسی شیعریان داناوه، یه‌ک ئاماژه‌ی تێدا نیه بۆ هیچ شاعیرێ که به کوردی شیعری دانابێ .ره‌ونه‌ق خۆیشی شیعره‌کانی به فارسی هه‌ڵبه‌ستوه. ره‌نگه هۆیه‌کی گرنگی پاشه‌کشه‌ی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی گۆران ،به‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه زۆره‌یه‌وه ،له به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌ی بابان دا ئه‌وه بوبێ ،والیه‌کانی ئه‌رده‌اڵن نوسینیان به‌م له‌هجه‌یه فه‌رامۆش کردوه ،له به‌رامبه‌ردا میره‌کانی بابان هانی شاعیره‌کانی ئه‌ماره‌ته‌که‌ی خۆیان داوه به‌م زمانه بنوسن. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌اڵن تێکه‌اڵو بون له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شاکانی ئێران ،ژن و ژنخوازییان که‌وتۆته به‌ینه‌وه: خان ئه‌حمه‌د خان ،له ده‌رباری سه‌فه‌وی دا بارمته بوه و ،له‌وێ په‌روه‌رده کراوه ،ژنه‌که‌ی له بنه‌ماڵه‌ی شاکانی سه‌فه‌وی بوه و ،هه‌ڵۆخانی باوکی له سه‌ر داوای شا به گیراوی ره‌وانه‌ی ئه‌سفه‌هان کردوه. سوهرابی کوڕی خان ئه‌حمه‌د خان له ده‌رباری سه‌فه‌وی دا په‌روه‌رده کراوه ئهمانواڵ خان ،سه‌رو ناز خانمی له فه‌تحعه‌لی شاوه بۆ هاوسه‌ری به دیاری پێ گه‌یشتوه خه‌سره‌و خانی کوڕی ئهمانواڵخان ،توبا خانمی کچی فه‌تحعه‌لی شا ،بۆته هاوسه‌ری ،که ئه‌ویش چه‌ند کوڕێکی لێ که‌وتۆته‌وه نیوه ئه‌رده‌اڵنی و نیوه قاجاری بون ،هه‌ر یه‌که‌یان بۆ ماوه‌یه‌ک والی سنه بون. جگه له‌م خزمایه‌تیه هاومه‌زه‌بی شیعه‌یه‌تی سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌اڵن و بنه‌ماڵه‌ی شای ئێران و مه‌زه‌بی ره‌سمی ئێران هۆیه‌کی تری نزیکی ئه‌م دو بنه‌ماڵه‌یه بوه ،که کاریگه‌ری هه‌بوه له سه‌ر باری رۆشنبیری و ،فه‌رهه‌نگی به گشتی. زمانی عه‌ره‌بی به هۆی ئاینی ئیسالم و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگیه به‌هێزه‌کانی قاهیره ،شام ،به‌غدا ،مه‌که و مه‌دینه زمانی فارسی به هۆی زیندوکردنه‌وه‌ی مێژوی ئێران و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگیه به‌هێزه‌کانی خوراسان و ،دواتر ته‌ورێز ،شیراز ،مه‌شهه‌د ،ئه‌سفه‌هان ،تاران... زمانی تورکی له دوای ئه‌وان به هۆی دروستبونی ده‌وڵه‌تی عوسمانیەوه ... ئه‌م زمانانه وه‌کو زمانی ره‌سمی کاروباری ده‌وڵه‌تداری و زمانی نوسینی ئه‌ده‌بی له ناوچه‌که‌دا باڵوبونهوه. کورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به خۆی دابمه‌زرێنێ تا سه‌رده‌مێکی دره‌نگ زمانی کوردی نه‌بو به زمانی نوسینی ئه‌ده‌بی و زمانی کوردی هه‌رگیز نه‌بو به زمانێکی یه‌کگرتو ،هیچ لههجهیهکیشی هیچ کاتێک و له هیچ سه‌رده‌میك دا ،نه‌بو به زمانی ره‌سمی هیچ یه‌کێ له میرایهتیهکانی کورد .جا ئه‌بێ ئه‌و زمانه ره‌سمیه‌ی گۆران ،که ئه‌مان باسی ئه‌که‌ن ،له کوێی ئه‌رده‌اڵن کاری پێ کرابێ؟
سەرچاوە:
دیوانی بێسارانی ،بەرگی یەکەم ،کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی کیومرث نیک رفتار ،بەغداد.9182 ، دیوانی بێسارانی ،کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی حەکیم مەال ساڵح ،سەنەندوج.9275 ، دیوانی رهنجوری ،کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی محەمەد عەلی قەرەداخی ،بەغداد.9182 ،
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین دیوانی مه‌وله‌وی ،کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی مەال عبدالکریمی مدرس ،بەغداد، دیوانی مەولەوی ،کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی مەال عبدالکریمی مدرس ،لە گەڵ چەند لێکۆڵینەوەیەکی گۆران ،محەمەدی مەال کەریم ،حەکیم مەال ساڵح ،ئەنوەر قادر محەمەد ،دەزگای سەردەم ،سلێمانی.2116 ، دیوانی وه‌لی دێوانه ،کۆکردنەوەی مەحمود خاکی ،سلێمانی .9171 ،چاپی دوەم ،سلێمانی...، دیوانی وەلی دێوانە ،ژیان و بەسەرهات و هۆنراوە ،کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی ،عوسمان هەورامی ،بەغداد.9176 ، دیوانی ئەحمەد بەگی کۆماسی ،کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی محەمەد حەلی سوڵتانی ،تاران.9281 ، که‌شکۆڵی شێخ موئمینی مه‌ردۆخی ،ئەنوەری سوڵتانی ،چاپی لەندەن ،هەروەها چاپی هەولێر که‌شکۆڵی شیعری کوردی ،بەرگی ،6 – 9محەمەد عەلی قه‌ره‌داخی ،چاپی بەغداد حه‌دیقه‌ی سوڵتانی ،محەمەد عەلی سوڵتانی ،چاپی تاران رۆژنامەی کوردستان ،چاپی تاران ،ژمارەکانی سااڵنی .9169 – 9151
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
داستانی هۆنراوه یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌ده‌بی مه‌دره‌سه‌ی گۆران هۆنینه‌وه‌ی داستانه .داستانه‌کان هه‌موی به کێشی ده بڕگه‌یی و به قاڵبی مه‌سنه‌وی هۆنراونه‌ته‌وه .گه‌نجینه‌یه‌کی گه‌وره‌ی زمان و فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتی کورده‌وارین .له مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بی بابان دا ئه‌م بابه‌ته نه‌بوه ،یا ئه‌وه‌نده ده‌گمه‌نه به نه‌بو دائه‌نرێ .له مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بی کرمانجی سه‌رودا هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه .به‌م له‌هجه‌یه چه‌ندین داستان هۆنراونه‌ته‌وه ،به‌اڵم ئه‌وه‌ی باڵ‌و کراوه‌ته‌وه به چه‌ندایه‌تی که‌متره له دانراوه‌کانی هه‌ورامی .ره‌نگه شتێ که ئه‌م دو مه‌دره‌سه‌یه له یه‌ک جیا بکاته‌وه ئه‌وه‌بێ له مه‌دره‌سه‌ی کرمانجی دا ،چیرۆکی زاره‌کی کوردی ،که له ناو خه‌ڵک دا ،باو بون بۆته که‌ره‌سه‌ته‌ی هۆنینه‌وه‌ی داستانه‌که له‌وانه مهم و زینی خانی ،که‌چی له داستانه هه‌ورامیه‌کان دا سه‌رچاوه‌کانیان شاکاره ئه‌ده‌بیه‌کانی زمانی فارسین.
.9زانیاری ده‌رباره‌ی داستانه‌کان .2پۆلێنی داستانه‌کان .2سه‌رچاوه‌ی داستانه‌کان
زانیاری ده‌رباره‌ی داستانه‌کان سه‌رچاوه‌ی ونبو کورد له کوردستانی عیراق دا کتێبخانه‌یه‌کی گشتی نه‌بوه ببێته ناوه‌ندی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سنوس .له هه‌ندێ له شاره‌کانی دا هه‌ندێ کتێبخانه‌ی گشتی هه‌بون ئه‌وانه‌ش حکومه‌تی عیراق وه‌کو ده‌زگای ناوچه‌یی دای مه‌زراندون ته‌نیا کتێبی چاپکراویان تێدا بوه.
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
هه‌ندێ ده‌سنوس ره‌نگه له مه‌کته‌به‌ی تایبه‌تی هه‌ندێ بنه‌ماڵه و هه‌ندێ مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌دا ههبوبێ ،به‌اڵم هیچ کات مه‌کته‌به‌یه‌ک نه‌بوه ناوه‌ندی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سنوسه کوردی و ناکوردیه‌کانی ناو کوردستان بوبێ. نائارامی هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردستان هه‌روه‌کو چه‌ند جار بۆته هۆی وێرانبونی شار و دێهاتی کوردستان، به‌وجۆره‌ش بۆته هۆی فه‌وتانی هه‌رچی له ناو ئه‌و خان‌و و مااڵنهدا بوه له ناو ئه‌وانه‌دا به‌ڵگه و ده‌سنوس. له ناو گۆڤار و رۆژنامه کوردیه‌کان دا هه‌ندێ جار هه‌ندێ له نوسه‌ران باسیان له هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی به نرخ کردوه ،ئێستا که‌س سهروسۆراخیان نازانێ ،بۆ نمونه: نمونه :1 حسێن حوزنی موکریانی ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری "ده‌نگی گیتیی تازه" بوه له به‌غداد له وتارێک دا که به دو به‌ش له ژێر سه‌ردێڕی "نامه نوسراوه‌کانی کوردی" که ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ی نوسیوه ،له باتی "داستان" وشه‌ی "نامه" ی به کار هێناوه( .ده‌نگی گێتیی تازه ،ژ 92ساڵی سێیه‌م 29ی کانونی دوه‌می )9116 له به‌شی دوه‌می وتاره‌که‌ی دا نوسیوێتی: "به‌اڵم ناشوکری نه‌بێ گه‌لێک له‌و نامانه ئه‌وانه‌یان تێدا نیه .هه‌روه‌ک ئێستا له الی خۆم چه‌ند نامهییکی که‌وا له‌م وتاره‌دا ناویان ده‌به‌م ،وه یه‌ک دو شیعری سه‌ره‌تایه‌کانیشیان نیشان ده‌ده‌م ،دیار ده‌کرێت که له هیچ کامیان دا ناوونیشانی خاوه‌ند و نویسهر و ساڵی دانانی نیه .وه له الی گه‌لێ که‌سانی دیکه‌ش هه‌مو جۆره نامهییکی وا هه‌ن که موئهلیفیان نادیاره .وه له نویسینهوهشیان دا گه‌لێک شێوه و ته‌رزی نه‌زمی له الیه‌ن نویسهرهکانهوه تێک دراوه ".حوزنی بۆ نمونه ناوی شه‌ش له‌و نامانه‌ی هێناوه که الی خۆی هه‌بون :وه‌ره‌ق و گوڵ .شاد نامه. دره‌خت نامه .برزو و فهالمرز نامه .به‌وری به‌یان نامه .جه‌نگ نامه‌ی رۆسته‌م و زۆراب .مه‌نیج و بیژه‌ن نامه. له‌یله و مه‌جروم( .ژ 92ساڵی سێیه‌م 28ی کانونی دوه‌می )9116 حوزنی له ژماره‌یه‌کی تری گۆڤاره‌که‌دا باسی ده‌سنوسێکی "شیرین و فه‌رهاد" ئه‌کا که محه‌مه‌د سادق ناوێک نوسیوێتیه‌وه 216الپه‌ڕه بوه و هه‌ر الپهڕهیهکی 22شیعری تێدابوه ،و "به 21نیگاری رهنگاندراو رازاندویه‌تیه‌وه" .حوزنی له‌م باره‌یه‌وه نوسیوێتی ئه‌ڵێ" :خانای قوبادی هه‌ر چه‌ند له ته‌ڕ و ئاوداری و خۆش و رێکی و سواری شیعردا هونه‌ری نواند بێ ،به‌اڵم محه‌مه‌د سادق نویسهر له نوسینی و نیگار و وێنه‌دا شاهکاری کوردێکی نێو شاخ و کێوه‌کانی الدێی نیشان داوه که له‌و سه‌دانه‌دا له دێهاته‌کانی کوردستانیشدا چی هونه‌ر و زانینێک له کاردا بوه( "...ژ 2ی به‌رگی پێنجه‌م ،ساڵی سێیه‌م ،9115 ،ده‌نگی گێتیی تازه) حوزنی له ژێر سه‌رناوی "نامه و نوسراوێکی دێریکی به نرخ :مێژوی فه‌رمانڕه‌واکانی ئه‌رده‌اڵن" نوسیوێتی: "ساڵی 9211ی هیجری میرزا ئیسماعیل کوڕی مه‌ال محه‌مه‌د حسه‌ین له شاری سنه له سه‌ر فه‌رمایشتی خوسره‌و خان والی کوردستان له ته‌مه‌نی 61ساڵی دا میژوی بنه‌ماڵه و فه‌رمانڕه‌واکانی کوردی ئه‌رده‌اڵنی له سه‌ره‌تاوه تا ساڵی بێژراوی ته‌ئلیف کرد .ئه‌و کتێبه گرانبا و به نرخی تاریخی کوردستانی ئه‌رده‌اڵن که موئه‌لیف به جوانترین نوسینی نوسیوه‌ته‌وه و که‌ناری الپه‌ڕه‌کانی زێڕبافت کردوه که ئێستا له ده‌ستمان دایه، وا دو الپه‌ڕه‌ی ئه‌و کتێبه به قیمه‌ته که 1و 5ن وه ناوی موئه‌لیف و خوسره و خانی تێدان ئه‌مه‌یه له‌م الپه‌ڕه‌ی کۆوارهکهمان دا پێشکه‌ش به خوێنده‌واره خۆشه‌ویسته‌کان ده‌که‌ین ....تاد" (ده‌نگی گێتیی تازه ،ساڵی سێیه‌م، به‌رگی شه‌شه‌م ،ژماره )22
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
حوزنی چه‌ند به‌شێکی ئه‌م مێژوه‌ی کردۆته کوردی به زنجیره له گۆڤاره‌که‌ی دا باڵویکردۆتهوه .له گه‌ڵ وه‌ستانی گۆڤاره‌که‌دا به‌شه‌کانی تری باڵ‌و نه‌کردونه‌ته‌وه. نمونه :2 پیره‌مێرد له کۆتایی چله‌کان دا ئاماژه‌ی بۆ "یوسف و زڵێخا" یه‌ک کردوه که ره‌نگه جیا بێ له‌مه‌ی باڵ‌و کراوه‌ته‌وه .پیرەمێرد بۆ حوزنی نوسیوه: "استادی پر هونەری مەزن سید حزنی تۆ لە کۆکردنەوەی یادداشتە کوردیەکاندا خدمەتێکی زۆرت کردوە شیرین و خسروی خانای قوبادیت وە چنگ کەوتوە کە الی منیش هەیە جگە لەوە یوسف و زلێخایەکی تەواوی کوردیم الیە سەرداستانەکەی ئەڵێ: بە فهضل ئیعجاز مسته‌فای مورسه‌ل بە تۆفیقی حق دانای له‌م یهزهل بکەرون بەیان شیرین حیکایەت خودای بانی سەر بدۆ هیدایەت زاهیر بو ته‌مام مه‌عنای پنهانی بە له‌فزی کوردی و شێوەی گۆرانی ئینجا بە تەواوی حیکایەتی یوسف و زلێخا ئەنوسێ بەاڵم ناڵێ کێ وتویە .ئەڵێ مبارک ...بو ئەی مەال رۆستەم ...ئێستا نازانم مؤلفەکەی کێیە .ئایا ئێوە یوسف و زلیخای واتان دیوە یان( "...ژین ،ژ2 .895 :ی کانونی سانی )9116 هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه جارێکی تر پیره‌مێرد نوسیوێتی: "استادی خۆم سید حزنی داستانه چاپکراوه‌که‌ی شیرین و فه‌رهادم پێگه‌یشت! تۆیش ره‌نجی فه‌رهاد بۆ ئاساری کوردی ئه‌ده‌ی جێی ئافه‌رینه یوسف و زلیخایهکی ده‌ستخه‌تی ته‌واوم له الیه خۆم پیری په‌کی خستوم مه‌گه‌ر بینێرم بۆ تۆ خوا پاداشی ره‌نج و ئهمهکت بداته‌وه .پیره‌مێردی شاگردی شاگردت" (ده‌نگی گێتیی تازه ،به‌رگ /26 :ل)117: هەر پیره‌مێرد له باسی دیوانی مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌اڵنی دا له ژێر سه‌رناوی "جه‌وهه‌ری كوردی" دا نوسیوێتی: ........ "هێشتا زۆری وامان هه‌یه بۆمان نه‌هاتۆته نوسین ،له میانه‌ی ئه‌وانه‌دا كچه كوردێكی وه‌ك تیشكی ڕۆژ له ئاسمانی كوردستاندا بدره‌وشێته‌وه به شیعر و ،له شیعره‌كانی زیاتر به خه‌تی شكسته‌ی فارسی ،كه ئه‌توانم بڵێم له هه‌مو ئێران‌دا وێنه‌ی ئه‌و خه‌ته جوانه نه‌بینراوه ،گه‌وهه‌رێكی شه‌وچراغی كوردستانه ،مه‌ستوره ناوه .به خه‌تی خۆی شیعره‌كانی خۆی و دیوانی خوسره‌و خانی والی نوسراوه‌ته‌وه له المه .من به‌ش به حاڵی خۆم كه خه‌تی فارسی :ته‌علیق و شكسته و خه‌تی دیوانی و سولس و توركی و چی و چی ...باش ئه‌نوسم و ،له جوانیه‌كه‌ی زیاتر شاره‌زای قاعیده و سه‌بك و شێوه‌یان هه‌م ،ناگه‌مه پایه‌ی نوسینی مه‌ستوره و شیعره‌كانیشی زۆر بااڵیه .چه‌ندێك به‌ره به‌ره له ژین دا كردومه به كوردی بۆ ئه‌مه‌ی دوای من یه‌كێك له ژین دا كۆیان بكاته‌وه له چاپی بدا. .......... "له بهیازهكهدا له پێشه‌وه بیست و پێنج غه‌زه‌لی له به‌حری ئه‌لفه‌وه تا به‌حری سین له ئه‌شعاری خوسره‌و خان نوسیوه .دوای ئه‌وه له ژێر سه‌رله‌وحه‌ی (من افكار مذنبه الراقمه) دا دیوانی خۆی به‌و خه‌ته جوانه نوسیوه‌ته‌وه .ئه‌گه‌ر بمێنم ئه‌و خه‌ته به فۆتۆگراف ئه‌كه‌م به قڵێشه و چاپی ئه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شقی ئه‌و خه‌ته بین.
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئه‌و خه‌ته له ئه‌وه‌ل دێڕیه‌وه تا دوایی دێڕی یه‌ك نه‌سه‌ق و یه‌ك ره‌نگ ،كه‌لیمه‌یه‌ك و حه‌رفێكی ناڕێك و غه‌ڵه‌تی تیا نیه .. .تاد" (ژین ،ژ 9 ،822ی ئاغستۆسی )9116 نمونه :3 محه‌مه‌د ئه‌مین کاردۆخی له باسی "ره‌ونه‌ق" دانه‌ری "حه‌دیقه‌ی خوسره‌وی" دا نوسیوتی: "شاعیری به ناوبانگ ره‌ونه‌ق "ره‌ونه‌ق له شیعری هه‌ر یه‌كێ له‌مانه چه‌ند غه‌زه‌ل و قه‌سیده‌یه‌ك هه‌ڵئه‌بژێرێت و ئه‌یكا به كتێب به ناوی (حدیقه‌ی خسروی) یه‌وه ئه‌ینوسێته‌وه ،ئێستا كه خه‌ریكی نوسینی ئه‌م وتاره‌م عه‌ینی ئه‌و كتێبه‌م (به خه‌تی دانه‌ری) له بهردهسایه ،ئه‌م كتێبه 212الپه‌ڕه‌یه 55 ،الپه‌ڕه‌ی دوایی باسی ژیان و نمونه‌ی شیعری ره‌ونه‌ق خۆیه‌تی .ئه‌میش وه‌كو شاعیره‌كانی پێش خۆی بۆ ده‌رخستنی هونه‌ری خۆی هه‌مو شیعره‌كانی به زمانی فارسی وتوه( ".گه‌الوێژ ،ژ 91 – 1س 8ی ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌می ،9117ل ).15 – 12 كاردۆخی ژیاننامه‌ی چه‌ند شاعیرێکی له‌م كتێبه کردۆته کوردی و له گۆڤاری گه‌الوێژدا باڵوی کردۆته‌وه. ئه‌م کتێبه بریتیه له ژیننامه و نمونه‌ی شیعری کۆمه‌ڵێ له شاعیرانی فارسیبێژی ناوچه‌ی ئه‌رده‌اڵن .ره‌ونه‌ق سه‌ره‌تا کتێبه‌که‌ی به ناوی خوسره‌و خانی ناکامه‌وه ناو ناوه "حه‌دیقه‌ی خوسره‌وی" به‌اڵم که خوسره‌و خان مردوه ناوی کتێبه‌که‌ی گۆڕیوه‌و به ناوی کوڕه‌که‌یه‌وه ناوی ناوه "حه‌دیقه‌ی ئامانواڵهی". ئه‌م کتێبه سالی 9211هجری شمسی له ته‌ورێز "بتصحیح و تحشیه دکتر ع خیامپور" به ناوی "تذکره حدیقه امان الله‌ی" له الیه‌ن "مٶسسه تاریخ و فرهنگ ایران" ه‌وه چاپ کراوه .له به‌ر ئه‌وه‌ی دەسنوسی نوسەریان دەس نەکەوتوە و ده‌سنوسه‌کانی ده‌گمه‌ن بون دانه‌یه‌کی ده‌سنوسی برازایه‌کی ره‌ونه‌قیان کردۆته بنچینه‌ی ساخکردنه‌وه‌ی کتێبه‌که. له ناو گۆڤار و رۆژنامه‌کان دا چه‌ندین باسی له‌م بابه‌ته سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی جۆراوجۆر هه‌یه ،که ئێستا چاره‌نوسیان دیار نیه ،نازانرێ ماون یا نه‌ماون ،ئه‌گه‌ر ماون له کوێن و الی کێن.
سه‌رچاوه‌ی دۆزراوه سامانی فه‌رهه‌نگیی کورد له کتێبخانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دا باشتر هه‌ڵگیراون تا ناوه‌وه‌ی کوردستان. ره‌نگه نائارامی هه‌لومه‌رجی کوردستان و ،به‌رته‌سکی بواری باڵ‌و کردنه‌وه‌ی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی ،ئه‌مه سه‌ره‌ڕای بێ ده ربایستی رۆشنبیرانی کورد خۆیان ،کارێکی وای کردبێ به‌شێکی گرنگێ ئه‌م سامانه نه‌ته‌وه‌ییه فه‌وتابێ یان هێشتا له گۆشه‌ی فه‌رامۆشی دا بێ ،به‌اڵم کتێبخانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ،به تایبه‌تی کتێبخانه‌کانی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و روسیا و به‌غداد هێشتا گه‌نجینه‌ی شاردراوه‌ی گه‌لێ به نرخ و هێژایان تێدایه ،که سه‌رچاوه‌ی رونن بۆ لێکۆڵینه‌وه و ساخکردنه‌وه‌ی گه‌لێ له‌و به‌رهه‌مانه‌ی نه خۆیان و نه دانه‌ره‌کانیان به خوێنده‌وارانی کورد ئاشنا نین. نمونه :1ئاگاداریه‌کانی که‌مال فوئاد د .که‌مال فوئاد ،له کتێبه‌که‌ی دا به زمانی ئه‌ڵمانی: Kurdische Handschriften, Wiesbaden, F. Steiner 1970
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
باس له چه‌ندین ده‌سنوسی کوردی ئه‌کا که له کتێبخانه‌کانی ئه‌ڵمانیادا پارێزراون .له ناو ئه‌وانه‌دا چه‌ندین داستان و کۆمه‌ڵه شیعری تێ دایه که به له‌هجه‌ی گۆران هۆنراونه‌ته‌وه ،له‌وانه" :شیرین و فه‌رهاد"" ،شیرین و خه‌سره‌و"" ،خورشید و خاوه‌ر"" ،له‌یل و مه‌جنون"" ،مه‌نیجه و بیژه‌ن"" ،به‌هرام و گولئهندام"" ،سه‌نعان و ته‌رسا"، "حه‌یده‌ر و سنه‌وبه‌ر"" ،حه‌وت خوانی رۆسـته‌م"" ،هه‌فت له‌شـکر"" ،رۆسـته‌م و زۆراب"" ،به‌وری به‌یان"" ،شه‌ڕی ئیمام عه‌لی له گه‌ڵ کافران"" ،شه‌ڕی محه‌مه‌دی حه‌نیفه له گه‌ڵ کافران"" ،ئیسماعیل نامه"" ،نادرنامه"" ،جه‌نگنامه‌ی شازاده محه‌مه‌د عه‌لی میرزا له گه‌ڵ که‌هیه پاشای به‌غداد"" ،گورگ و روباه"" ،گوربه و موش"" ،سوڵتان جومجومه" ...هتد. نمونه :2ئاگاداریه‌کانی ئه‌نوه‌ری سوڵتانی ئه‌نوه‌ری سوڵتانی ،له کتێبه‌که‌ی دا به زمانی کوردی: " 29ده‌سنووسی کوردی (و فارسی سه‌باره‌ت به کورد) له کتێبخانه‌کانی به‌ریتانیادا" ،چاپی کتێبی ئه‌رزان، سوید.9117 ، باس له چه‌ندین ده‌سنوسی کوردی ئه‌کا که له کتێبخانه‌کانی به‌ریتانیادا پارێزراون .له ناو ئه‌وانه‌دا چه‌ندین داستان و کۆمه‌ڵه شیعری تێ دایه که به له‌هجه‌ی گۆران هۆنراونه‌ته‌وه ،له‌وانه" :خوسره‌و و شیرین" ، "خورشیدی خاوه‌ر"" ،له‌یلی و مه‌جنون"" ،بارام و گوڵه‌ندام". نمونه :3ئاگاداریه‌کانی مه‌عروف خه‌زنه‌دار دکتۆر مه‌عروف خه‌زنه‌دار ،له کتێبه‌که‌ی دا به زمانی عه‌ره‌بی: "مخطوطات فریدة و مطبوعات نادرة" ،الجز‌ء االول ،بغداد .9178 باس له چه‌ندین ده‌سنوسی کوردی ئه‌کا که له کتێبخانه‌کانی روسیادا پارێزراون .له ناو ئه‌وانه‌دا چه‌ندین داستان و کۆمه‌ڵه شیعری تێ دایه که به له‌هجه‌ی گۆران هۆنراونه‌ته‌وه ،له‌وانه" :شیرین و فه‌رهاد" ،به‌شێ له داستانی "له‌یلی و مه‌جنون"" ،جنگ ملخ باتش ملوچ". نمونه :4ئاگاداریه‌کانی قه‌ره‌داخی محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داخی ،له زنجیره‌ی نوسراوه‌کانی دا به زمانی کوردی: "بووژاندنه‌وه‌ی مێژوی زانایانی کورد" ،به‌رگی یه‌که‌م 9118 ،به‌غداد .هه‌روه‌ها به‌رگه‌کانی تری. باس له چه‌ندین ده‌سنوسی کوردی ئه‌کا که له کتێبخانه‌کانی به‌غدادا پارێزراون .له ناو ئه‌وانه‌دا چه‌ندین داستان و کۆمه‌ڵه شیعری تێ دایه که به له‌هجه‌ی گۆران هۆنراونه‌ته‌وه ،له‌وانه" :له‌یل و مه‌جنون"" ،زه‌نبیل فرۆش"، "شیرین و خوسره‌و"" ،یوسف و زڵێخا"" ،شه‌ڕی ئیمام عه‌لی"" ،شه‌ڕی محه‌مه‌دی حه‌نیفه"" ،ئیسماعیلنامه"، "جه‌نگنامه‌ی شازاده محه‌مه‌د عه‌لی"" ،حه‌وت ره‌زم"" ،برزو و فهرامورز"" ،هه‌فت له‌شکر" ...
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
پۆلێنی داستانه‌کان .9داستانی دڵداری .2داستانی ئه‌خالقی .2داستانی جه‌نگی داستانی دڵداری هەندێ لە داستانە بە ناوبانگەکانی رۆژهەاڵت کە لە ئەدەبی فارسی و عەرەبی دا باو بون ،لە الیەن شاعیرانی گۆرانەوە بە شیعر هۆنراونەتەوە .لە ئەدەبی فارسی وەرگیراون و هەندێکیان جلی کوردیان لە بەر کراوە. له‌وانه" :شیرین و فه‌رهاد"" ،له‌یل و مه‌جنون"" ،بارام و گوڵئه‌ندام"" ،خورشید و خاوه‌ر"" ،مه‌نیجه و بێژه‌ن"، "شێخی سه‌نعان و ته‌رسا".... نمونه ":1شیرین و خه‌سره‌و" نیزامی گه‌نجه‌وی به فارسی داستانی شیرین و خه‌سره‌وی به شیعری مه‌سنه‌وی هۆنیوه‌ته‌وه .دوای نیزامی زیاتر له 21شاعیر به زمانی فارسی و چه‌ند شاعیرێ به زمانی تورکی هه‌مان داستانیان هۆنیوه‌ته‌وه ،به‌اڵم هه‌مویان چاویان له نیزامی کردوه و داستانه‌که‌ی ئه‌و له چاو هه‌مویان دا سه‌رکه‌وتوتره. هه‌روه‌ها چه‌ندین شاعیری کورد به له‌هجه‌ی گۆران داستانی "شیرین و فه‌رهاد" و "شیرین و خوسره‌و" یان هۆنیوه‌ته‌وه ،له‌وانه خانای قوبادی ،میرزا شه‌فیع ،مه‌ال وه‌له‌د خان ،سه‌رچاوه‌ی هه‌مویان داستانه‌که‌ی نیزامی بوه. ئه‌م داستانه چه‌ند جارێ ،به ناوی خانای قوبادیه‌وه ،چاپ کراوه: جاری یه‌که‌م ،حوزنی موکریانی به زنجیره له گۆڤاری "ده‌نگی گێتیی تازه" دا باڵوی کردۆته‌وه ،دواتر له کتێبێک دا به کۆکراوه‌یی له به‌غداد چاپی کردۆته‌وه. جاری دوه‌م ،موراد ئه‌وره‌نگ ساڵی 9161له تاران باڵوی کردۆته‌وه. جاری سێیه‌م ،محه‌مه‌دی مه‌ال که‌ریم ،له به‌غداد ساڵی 9175باڵوی کردۆته‌وه .پێشه‌کیه‌کی شیکاری بۆ نوسیوه و ،فه‌رهه‌نگێکی بۆ وشه نائاشناکانی داناوه. جاری چواره‌م ،سدیق سه‌فی بۆره‌که‌یی ،له تاران باڵوی کردۆته‌وه ،پێشه‌کیه‌کی شیکاری بۆ نوسیوه و، فه‌رهه‌نگێکی بۆ وشه نائاشناکانی داناوه. ئه‌م داستانه چونکه چه‌ند شاعیری به توانا ،هه‌ر یه‌که به پێی زه‌وق و سه‌لیقه‌ی خۆی ،له داستانه‌که‌ی نیزامی وه‌رگرتوه ،ره‌نگه تێکهاڵویهک له تێکسته‌کانیان دا دروست بوبێ .تا ئێستا که‌سێ به‌راوردی تێکسته جیاوازه‌کانی نه‌کردوه و ،جیاوازی پله‌ی ئه‌ده‌بی له گه‌ڵ یه‌کتری هه‌ڵ نهسهنگاندوه. نمونه " :2خورشیدی خاوه‌ر" هۆنینه‌وه‌ی میرزا مسته‌فای دلێدلێ ئه‌م داستانه مه‌ریوانی ساڵی 9122له به‌غداد چاپی کردوه.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
پێ ئه‌چێ داستانی "خورشیدی خاوه‌ر" له الیه‌ن چه‌ند شاعیره‌وه به له‌هجه‌ی گۆرانی له سه‌رده‌می جیاوازدا هۆنرا بێته‌وه .چه‌ند ده‌سنوسی جیاوازی له کتێبخانه‌کانی ئه‌ڵمانیا پارێزراوه .سەرەتای یەکێ لەو دەسنوسانە بەمجۆرە دەس پێ ئەکا: سڕپۆشی سەتار یا یەدی قودرەت سڕپۆشی سەتار شکافندهی گوڵ جه ماوای موغار دانای لەم یەزەل قەیومی جەبار به‌ر له بەیتێکی بەشی کۆتایی دا ئەڵێ: پیرانی ماضی کەردەن ریوایەت وە لەفزی شیرین بشنەو حیکایەت سەرەتای یەکێکی تر لەو دەسنوسانە بەمجۆرە دەس پێ ئەکا: ئیبتیدا بەنام سەتاری سڕپۆش بواچیم صفات شاهان الل پوش ساحیب صەفی سان سپا‌ش صەدهەزار پادشاهێ بی نەخاوەر دیار لە کۆتایی دا ئەڵێ: مورادان دڵ حاصڵ کەردشان عومری درازی و سەر بەردشان گۆش مەدان وە دەنگ ناڵەی تەزەروان هەرشەب مەنۆشان باده‌ی ئەرغەوان ده‌سنوسێکی تری ئەم داستانە له کتێبخانه‌ی به‌ریتانیادا هه‌یه .ئه‌نوه‌ری سوڵتانی مه‌زه‌ننه‌ی کردوه به دو هه‌زار به‌یت .سه‌ره‌تاکه‌ی به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا: یاوام په‌ی ته‌عریف شای خاوه‌رزه‌مین دمای حه‌مدی زات جیهانئافهرین پادشاهێ بی نه موڵکی خاوه‌ر شنهفتم نه پیر دانای هونه‌روه‌ر له کۆتایی دا ئه‌ڵێ: که‌س نهداشت وه یاد ئه‌و رۆژی مه‌رده‌ن چل شه‌و و چل رۆژ عه‌روسی که‌رده‌ن زوما به‌ر محمد علیه السالم هه‌زاران درود ،هه‌زاران سه‌الم
داستانی ئه‌خالقی له‌م جۆره داستانه‌دا به‌ها به‌رزه‌کانی ره‌وشتی مرۆڤ وه‌کو راستگۆیی ،پاکی ،جوامێری ،له خۆبڕان و خۆنه‌ویستی ،به‌رجه‌سته کراوه .بیرۆکه‌ی چیرۆکه‌کانی هه‌ندێ له‌م داستانانه له کتێبه دینییه‌کان و باوه‌ڕ و ئه‌فسانه ئایینیه‌کانه‌وه وه‌رگیراون .ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له پاڵه‌وانه‌کانی چیرۆکه‌کان له پێغهمهرانن .له‌وانه" :یوسف و زڵێخا"" ،ئیسماعیلنامه". نمونه " :1یوسف و زڵێخا" هۆنینه‌وه‌ی خانای قوبادی ئه‌م داستانه به زۆر له زمانه‌کانی رۆژهه‌اڵت هۆنراوه‌ته‌وه .جوله‌که یوسف و باوکی به پێغه‌مه‌ری خۆیان ئه‌زانن و چیرۆکه‌که‌ش به چیرۆکێکی ته‌وراتی دائه‌نێن .قورئان چیرۆکی یوسفی به درێژی گێڕاوه‌ته‌وه. ئه‌وڕه‌حمانی جامی ،به فارسی ،وه‌کو کتێبی پێنجه‌می داستانه‌کانی "حه‌فت ئه‌وره‌نگ" هۆنیوێتیهوه .دوای ئه‌ویش چه‌ند که‌سی تر به شیعر دایان رشتۆتهوه. 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
خانای قوبادی داستانی "یوسف و زڵێخا" ی به شیعر هۆنیوه‌ته‌وه .داستانه‌که‌ی بریتیه له 2591به‌یت" .حه‌کیم مه‌ال ساڵح" ساڵی 2116له هه‌ولێر "بوژانه‌وه و لێکدانه‌وه" ی بۆ کردوه و ،باڵویکردۆتهوه. جگه له‌م "یوسف و زڵێخا" یه ،محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داخی ،له "بوژاندنه‌وه‌ی زانایانی کورد" دا ،له ناو ده‌سنوسه‌کانی به‌غدادا باسی دو داستانی تری "یوسف و زڵێخا" ئه‌کا: یه‌که‌م -به له‌هجه‌ی گۆرانی که دانه‌ره‌که‌ی نه‌ناسراوه. دوه‌م – به له‌هجه‌ی کرمانجی وه‌کو ئه‌و ئه‌ڵێ ،دانه‌ره‌که‌ی ئه‌حمه‌دی خانیه. نمونه " :2ئیسماعیل نامه" چیرۆکێکی قورئانیه .چیرۆکی حه‌زره‌تی ئیبراهیم و خه‌وبینین و ئاماده‌یی بۆ کردنی ئیسماعیلی کوڕی به قوربانی گێڕاوه‌ته‌وه .رونوسی داستانه‌که له کتێبنخانهکانی ئه‌ڵمانیا و به‌غداد هه‌یه. رونوسێکی ئه‌ڵمانیا به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا: خالقی مەخلوق تەمامی عالەم بەنامی خودای کەریم و ئەعزەم محەمەد ژ خەلق کەردش بەرگوزید هەم بە نامی حەق جیهان ئافەرید به‌مجۆره‌ش کۆتایی دێ: وە مەنزوم واتم دو کیتاب تەمام خوالصەی کەالم ئاخر سەرئەنجام هەر وەقت موانان بەنده یادکەران پەرێ برادەر ،هامسەران ،قەومان
داستانی جەنگی هه‌ندێ جار به‌م جۆره داستانه‌یان وتوه "جه‌نگنامه" .چه‌شنه‌کانی داستانی جه‌نگی جۆراوجۆرن: .9جه‌نگی روداو .2جه‌نگی هه‌ڵبه‌ستراو .2جه‌نگی ئه‌فسانه‌یی .1جه‌نگی خه‌یاڵی
جه‌نگی روداو گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌یه که له نێوان دو هێزی چه‌کداردا به ڕاستی رویان داوه .شاعیر به هۆنراوه گێڕاوێتیه‌وه .مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه ئه‌شێ جیاواز بێ .ئه‌شێ بۆ مه‌به‌ستی سیاسی ،دینی ،مه‌زه‌بی ،نه‌ته‌وه‌یی، خێڵه‌کی بێ ،ئه‌شێ بۆ الیه‌نگری الیه‌ک بێ دژی الیه‌ک ،ئه‌شێ بۆ ستایشی که‌سایه‌تیه‌ک و شکاندنی که‌سایه‌تیه‌کی تر بێ ،ئه‌شێ بۆ چاپلوسی و ده‌سکه‌وتی مادی بێ .گه‌لێ له‌م جهنگنامانه بۆ ئه‌وه ناشێن وه‌کو سه‌رچاوه‌ی مێژویی بکرێنه سه‌رچاوه ،به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی هۆنراونه‌ته‌وه .له‌وانه: نمونه " :1نادرنامه" هۆنینه‌وه‌ی میرزا ئه‌ڵماس خان.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی له خۆالسهیهکی تاریخی کورد و کوردستان دا و ،عهالدین سجادی له "مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی" دا ئاماژه‌یان به داستانێ کردوه به ناوی "نادر و تۆپاڵ" ه‌وه .پێ ئه‌چێ هه‌مان "نادرنامه" ی میرزا ئه‌ڵماس خان بێ. نمونه " :2جه‌نگنامه‌ی شازاده‌ی کرماشان و کههیای به‌غداد" هۆنینه‌وه‌ی میرزای کرندی. گێڕانه‌وه‌ی شه‌ڕێکه له نێوان سپای ئێرانی به سه‌رکردایه‌تی شازاده محه‌مه‌د عه‌لی میرزای قاجار و سپای عوسمانی و بابان به سه‌رکردایه‌تی کههیای به‌غداد له ساڵی 9829دا. له سه‌ره‌تادا ئه‌ڵێ: یا دانای داوه‌ر یا حه‌ی ،یا قه‌یوم ،یا دانای داوه‌ر وه شوعله‌ی شه‌ریف ،شه‌وقی ماه ،خور جهان نا جهان له‌نگه‌ر وای له‌نگه‌ر له کۆتایی دا ئه‌ڵێ: موریدی ئیخالس سای خانه‌دان بۆ روحش نهفیرقهی شای شه‌هیدان بۆ عه‌لی و فاتیمه و حه‌سه‌ن و حوسه‌ین مهدەد ته‌ڵه‌ب که‌ی نه خوالصه کهونهین
جه‌نگی هه‌ڵبه‌ستراو روداوی دینیه .به‌اڵم له سه‌ر ئه‌رز به راستی روی نه‌داوه ،به‌ڵکو شه‌ڕێکه به خه‌یاڵ هه‌ڵبه‌ستراوه .له چوارچێوه‌یه‌کی هونه‌ری دا له به‌رگێکی ئاینی دا بۆ سه‌لماندنی سه‌رکه‌وتنی هه‌میشه‌یی موسوڵمانان و شکستی به‌رده‌وامی کافران هۆنراونه‌ته‌وه ،له‌وانه" :جەنگنامەی محه‌مه‌دی حه‌نیفه" ،شه‌ڕه‌کانی "ئیمام عه‌لی و سه‌یاف"، "ئیمام عه‌لی و جوڵندی"... نمونه " :1شه‌ڕی عه‌لی و کافران" عه‌لی له‌م شه‌ڕه‌دا شه‌ش هه‌زار شه‌ڕکه‌ری کافری کوشتوه .سێ هه‌زاریان به شمشێر و سێ هه‌زاریان به مست. هۆنه‌ر ئه‌ڵێ: کێشا بەسەردا پەردەی زەڕنیقاب جەو دما حەزرەت کێشا زولفەقار جه سپای گەوران شەش هەزار بکوشت له کۆتایی دا ئه‌ڵێ: تێدا نیشته بی هەردو چون پەری
نشت وە پای ئالەم وینه‌ی ئافتاب رو کەرد نە میللەت تائیفەی کوفار سێ بە زولفەقار ،سێ بە زەربی مشت یەکێ زوهره بی ،یەکێ موشتەری
نمونه " :2حاتەم نامه" رۆژێک محه‌مه‌د (سه‌یدی سه‌روه‌ر) به یارانی ئه‌ڵێ ،حه‌زم له گۆشتی راوه. حاته‌م ئه‌چێ بۆ راو .له رێگا چاوی به له‌شکری کافران ئه‌که‌وێ .حاته‌م ئه‌که‌وێته شه‌ڕ له گه‌ڵیان .زۆریان لێ ئه‌کوژێ .به‌اڵم خۆیشی له‌و شه‌ڕه‌دا به ده‌ستی کافره‌کان ئه‌کوژرێ .ئه‌سپه‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌دینه. 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
عه‌لی بڕیار ئه‌دا تۆڵه‌ی حاته‌م بسێنێته‌وه .عه‌لی ئه‌چێ بۆ شاری شه‌هریار .له‌و شاره زه‌ماوه‌ندی کچی پاشای کافران ئه‌بێ .پاش شه‌ڕێکی زۆر عه‌لی به‌سه‌ر پاشای کافران دا زاڵ ئه‌بێ و داوای لێ ئه‌کا ببێته موسوڵمان. به‌اڵم پاشا ئاماده نابێ موسوڵمان بێ .عه‌لی ئه‌یکوژێ. ئه‌وسا عه‌لی له گه‌ڵ ئه‌سحابه‌کان به سه‌رکه‌وتویی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌دینه. له سه‌ره‌تا دا ئه‌ڵێ: ته‌حقیقی به‌حه‌ق اال الشهریک ته‌حقیقی به‌حه‌ق یا نوربەخشی نور شوعله‌ی سوب شەفەق یا ئه‌به‌د به زات قه‌یومی موتڵه‌ق له کۆتایی دا ئه‌ڵێ: رو که‌رده‌ن په‌رێ قه‌وم بتپه‌ره‌ست قه‌ومان مه‌ردود سرشان کرت به‌ده‌ست ..... عه‌لی توڕه ئه‌بێ ئه‌ڵێ: مه‌جلیسی به‌زمم خار و خهمینهن ساقی ده‌رونم تار و نمینهن سه‌رتاپای به‌رگم جه هون رهنگینهن بار ئهندۆهم یه‌کجار سهنگینهن دانه‌ر له کۆتایی دا ئه‌ڵێ: نائومید نه‌بۆ جه ده‌رگای ئه‌وان هه‌رکه‌س بوانو به له‌فزی ره‌وان ...... دانه‌ر درێژه به داستانه‌که‌ی ئه‌دا به‌وه‌ی عه‌لی ئه‌چێ تۆڵه‌ی حاته‌م بسێنێ: ێکا وه که‌لله‌ی کور نابه‌کار حه‌یده‌ر چون شنه‌فت کێشا زولفه‌قار خه‌ڵتان بی وه خاک شاهی موقاتل که‌ردش به دو له‌ت مهردودی باتڵ ..... هه‌م ئامان وه شار مه‌دینه‌ی ئه‌نوه‌ر باقی ئه‌سحابان چه‌نی شای سه‌روه‌ر نمونه " :3تاڵی مه‌غریبی" تال ،شای مه‌غریب ،بۆ دوژمنایه‌تی ئیسالم له‌شکر ئه‌باته سه‌ر مه‌دینه .حه‌سه‌ن و حوسه‌ین ،کوڕانی عه‌لی ،به دیل ئه‌گرێ .به‌اڵم عه‌لی به سواری ئه‌سپه‌که‌ی دوڵدوڵ دوایان ئه‌که‌وێ .پاش شه‌ڕێکی قورس به یارمه‌تی جوبره‌ئیل به سه‌ر کافران دا زاڵ ئه‌بێ .عه‌لی ،تال و هه‌مو سه‌ربازه‌کانی سپاکه‌ی که 111هه‌زار که‌س بون ئه‌کوژێ. کوڕه‌کانی رزگار ئه‌کا .عه‌لی به سه‌رکه‌وتویی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌دینه بۆ الی محه‌مه‌د و فاتیمه. سه‌ره‌تاکه‌ی به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا: مه‌عبودی بێ باک پادشای شاهان ،مه‌عبودی بێ باک به‌خشنده‌ی ره‌حمه‌ت ،جه که‌ره‌م بێ باک واحید و ئه‌حه‌د ،فه‌ردی ته‌نیای تاک ئینجا ئه‌ڵێ: پادشاهێ بی جه مه‌غریب زه‌مین
222
تاڵی گومڕاه بی مه‌لعونی بێ دین
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
له کۆتایی دا ئه‌ڵێ: تاریخی ئین نه‌زم ویەردهی وه‌رین الف اثنین مایه ثالثه سبعین ()9272 ج ع ر چه‌نی حه‌رفی غین تاریخ ئین نه‌زم ئاوردم به زه‌مین .....
جه‌نگی ئه‌فسانه‌یی هه‌ندێ له‌م جه‌نگانه له سه‌ر ئه‌رز به راستی رویان نه‌داوه ،له‌وانه‌یه ئه‌فسانه‌یه‌کی کۆن بێ ،یا سهرگروشتهیهکی زاره‌کی بێ ده‌ماده‌م وترابێته‌وه ،یان به‌ندوباوێکی ناو خه‌ڵک بێ سینه به سینه هاتبێته خواره‌وه ،یان شاعیر له خه‌یاڵی خۆی دا خوڵقاندونی و روداوی لێ دروست کردون .هه‌ندێ له‌م جه‌نگانه بۆ مه‌به‌ستی خاڵفاندنی وه‌رگر و به‌سه‌ربردنی کات دانراون ،هه‌ندێکی تری بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی .هه‌ندێ له‌م جه‌نگانه له نێوان دێ‌و و درنج و هه‌ژدیها و پاڵه‌وانی پیاوانه دایه .هه‌ندێکی تری خوڵقاندنی قاره‌مانی مێژوییه بۆ دروستکردنی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی .نمونه‌ی ئه‌مانه: به‌شێ له‌م هۆنراونه له شانامه‌ی فیرده‌وسیه‌وه وه‌رگیراون ،له‌وانه: "هه‌فت ره‌زم"" ،هه‌فت له‌شکر"" ،هه‌فت خوانی رۆسته‌م"" ،رۆسته‌م و زۆراب"" ،برزو و فهرامورز" ،ره‌نگه هه‌ندێ له‌مانه یه‌ک بابه‌ت بن ناوه‌کانیان ده‌سکاری کرابێ ،یان شاعیری جیاواز هه‌ڵی به‌ستبن. نمونه " :1مه‌نزومه‌ی جهواهیرپۆش" هۆنینه‌وه‌ی مسته‌فای کوڕی مه‌حمودی گۆرانی. بریتیه له 5181به‌یت. به‌شێ بوه له شاهنامه‌ی کوردی .باسی جه‌نگه‌کانی ئێران و توران ئه‌کا له ده‌ورانی شه‌هریاریی که‌یخوسره‌وی که‌یانی دا .گومان ئه‌کرێ له قه‌رنی 92ی هیجری قه‌مه‌ری دا دانرا بێ. ساڵی 9282ی هیجری خۆرشیدی له تاران له الیه‌ن "ایرج بهرامی" به "پیشگفتار ،تصحیح ،توضیح و واژه‌نامه" ه‌وه له گه‌ڵ پێشه‌کیه‌کی فارسی باڵ‌و کراوه‌ته‌وه. سه‌ره‌تاکه‌ی به ستایشی خوا ده‌س پێ ئه‌کا: یا حه‌ق تۆ موعین فریاد ره‌سه‌نی په‌رێ بێکه‌سان هه‌ر تۆ که‌سه‌نی که‌ریم و ره‌حیم نه‌ی دنیای موبین په‌رێ زهلیالن هه‌ر تۆنی موعین بده‌ری نه‌جات ئه‌ی به‌نده‌ی که‌مته‌ر یا ره‌ب به حه‌قی ره‌سولی سه‌روه‌ر جه درک و جه هۆش زه‌ین که‌ی زیادم جه غه‌ل و جه غه‌ش ساف که‌ی سه‌وادم بدهریم ته‌وفیق حه‌یی بێ میسال بواچۆم تاریف گرد تایفه‌ی زاڵ ()55
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
له کۆتایی دا ئه‌ڵێ: روکهر نه ده‌رگای دانای بیهتهرین وه‌سه‌ن مسته‌فا ده‌ستان وه‌رین خاکت بۆ نه سه‌ر ئه‌ی بیڕای مه‌جنون په‌ی سه‌ودای مه‌جاز وێت که‌ردی زه‌بون بهلکم خوداوه‌ند و لێت بۆ رازی ده‌ی مه‌که‌ر هه‌رگیز زوان درازی روسیای خودا و ره‌سولی تازی نه‌بادا شه‌یتان بدهرۆت بازی په‌ناه به‌ر به ئه‌و نه راسی ده‌رون روکهر نه ده‌رگای کارساز بێ‌چون دیی نهشۆ نه په‌ی سه‌ودای مه‌جازی توشه په‌ی عوقبات بکه‌ر کارسازی درود و سه‌الم هه‌زاران هه‌زار په‌رێ محه‌مه‌د سه‌یدی ئهطهار
جه‌نگی خه‌یاڵی ملمالنێی نێوان خێر و شه‌ڕ ،چاکه و خراپه ...به تێگه‌یشتنێکی ساده و به زمانێکی ساده ئه‌گێڕێته‌وه .له‌وانه: "شه‌ماڵ و زهالن"" ،سه‌ما و زه‌مین"" ،کوله و عه‌ینه‌مه‌ل"" ،گورگ و روباه"" ،گوربه و موش"...
سه‌رچاوه‌ی داستانه‌کان ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی کوردستان ناوچه‌یه‌کی شاخاوی که‌م ده‌رامه‌ت بوه .ناوچه‌یه‌کی نائارام بوه .سه‌ره‌ڕێی هاتوچۆی له‌شکره گه‌وره‌کان بوه .شاری گه‌وره‌ی تێدا نه‌بوه .خوێندنگه‌ی گه‌وره و ناوه‌ندی گه‌وره‌ی فه‌رهه‌نگیی تێدا نه‌بوە. له کرماشانه‌وه تا موسڵ جگه له چه‌ند شارێکی بچوکی وه‌کو سلێمانی ،سنه ،کۆیه ،هه‌ولێر ،شاری گه‌وره‌ی تێدا نه‌بوه. شاری سنه ساڵی 9116ک ئاوا کراوه‌ته‌وه. شاری سلێمانی ساڵی 9911ک ئاوه‌دان کراوه‌ته‌وه. کۆیه و هه‌ولێر که دو شاری دێرینن هه‌ر به بچوکی ماونه‌ته‌وه و گه‌وره نه‌بون. کرماشان و که‌رکوک تێکه‌اڵو بون له کورد و نه‌ته‌وه‌ی تر و ،ناوه‌ندی ده‌سه‌اڵتی بێگانه‌ی داگیرکه‌ر بون. له‌م به‌شه‌ی کوردستان دا مه‌رجه‌کانی گه‌شه‌کردنی فه‌رهه‌نگی و زانستی له بار نه‌بوه .ته‌نیا کانگای زانست و خوێنده‌واری مزگه‌وته‌کان بون .مزگه‌وته‌کان یش به وه‌قفی خێرۆمه‌ند و کۆمه‌کی ده‌سه‌اڵتداره‌کان ژیاون. ژماره‌یه‌کی که‌می مهالیان تێدا بوه .ژماره‌یه‌کی که‌می قوتابییان تێدا کۆبۆته‌وه .ده‌رسه‌کانیان زۆرتر دینی بون. زانسته ئیسالمهکان :قورئان ،ته‌فسیر ،حه‌دیس ،نه‌حو ،سه‌رف ،کهالم ،شه‌ریعه‌ت ....بابه‌تی سه‌ره‌کی خوێندن بوه .له پاڵ ئه‌مانه‌دا ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی فارسی ،وه‌کو به‌شێ له رۆشنبیری گشتی ،خوێنراوه.
شاهنامه‌ی فیرده‌وسی یه‌کێ له سه‌رچاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی گۆران شاهنامه‌یه. فیرده‌وسی ( 199 – 221ک) ناوی ئه‌بولقاسمه .له توس له دایک بوه و له توس نێژراوه .دانه‌ری شاهنامه‌یه. هاوزه‌مان بوه له‌گه‌ڵ دوا ساڵه‌کانی حوکمی سامانیه‌کان و سه‌رکه‌وتنی غه‌زنه‌ویه‌کان .له‌و سه‌رده‌مه‌دا زمان و 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
ئه‌ده‌بی فارسیی ده‌ری له خوراسان له بوژانه‌وه و گه‌شه‌کردن دا بوه .چه‌ندین شاعیر و ئه‌دیب که‌وتونه‌ته دانانی شیعر و کتێب به‌و زمانه و ،سه‌روه‌ریه‌کانی رابوردوی ئێرانیان زیندو کردۆته‌وه. فیرده‌وسی نزیکه‌ی 21ساڵی ته‌مه‌نی بۆ هۆنینه‌وه‌ی شاهنامه ته‌رخان کردوه که ،زیاتر له 51هه‌زار به‌یته .له یه‌که‌مین شای جیهانه‌وه ،که به الی ئه‌وه‌وه کهیومورسی ئێرانی بوه ،تا روخانی ده‌وڵه‌تی ساسانی به ده‌ستی عه‌ره‌بی ئیسالمی ،مێژوی ئێرانی به شیعر گێڕاوه‌ته‌وه .له گێڕانه‌وه‌که‌ی دا سه‌ره‌ڕای چیرۆکی ده‌ماوده‌می خه‌ڵک، سه‌رچاوه ئه‌ده‌بیه‌کانی سه‌رده‌می ساسانیه‌کان و که‌له‌پوری ئه‌ده‌بی په‌هله‌وی به‌کارهێناوه. فیرده‌وسی شاهنامه‌ی شاکانی پێشدادی ،که‌یانی ،ئه‌شکانی ،ساسانی و ملمالنێی ئیرانیه‌کانی له گه‌ڵ توران، هیند ،رۆم و عه‌ره‌ب ،به جۆرێکی ئه‌فسانه‌یی که قاره‌مانه‌تی ئێرانی ده‌رئه‌خا گێڕاوه‌ته‌وه .له ناو ئه‌م گێڕانه‌وه مێژوییه‌دا چه‌ندین داستانی تێهه‌ڵکێش کردوه ،له‌وانه :داستانی زوحاک و کاوه‌ی ئاسنگه‌ر ،رۆسته‌م و زۆراب، مه‌نیجه و بیژه‌ن ،سیاوه‌ش ...که ئێستاش له ناو کوردا باس ئه‌کرێ. شاهنامه ،یه‌کێکه له شاکاره ئه‌ده‌بیه نه‌مره‌کان ،که نه‌ک هه‌ر له ئێران به‌ڵکو له ئه‌ده‌بی مرۆڤایه‌تی دا جێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه ،بۆیه له ئێران و ده‌ره‌وه به سه‌دان جار چاپی جۆراوجۆر کراوه و ،وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زۆر له زمانه زیندوه‌کانی گه‌النی دنیا. کوردیش یه‌کێ بوه له‌و گهالنهی که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ریی جادوی ئه‌م شاکاره‌وه .له ماڵی زۆر له ئه‌میر و گه‌وره‌پیاو و کتێبخانه تایبه‌تیه‌کان دا هه‌بوه و ،له کۆڕ و دانیشتنه‌کان دا و ،له مه‌یدانی شه‌ڕدا خوێنراوهتهوه. چه‌ندین بابه‌تی به شیعر کراوه‌ته کوردی ،به تایبه‌تی له‌هجه‌ی گۆران .به سه‌دان که‌س ،له کوڕ و کچ ،به ناوی قاره‌مانه‌کانی شانامه‌وه ناو نراون. شه‌ره‌ف خان (شه‌ره‌فنامه )95 :بۆ سه‌لماندنی کورد بونی هه‌ندێ له قاره‌مانه ئه‌فسانه‌ییه‌کانی مێژو وه‌کو رۆسته‌می زاڵ و به‌هرامی چوبین ئاماژه بۆ شانامه‌ی فیرده‌وسی ئه‌کا. حاجی قادری کۆیی هه‌ر له‌و بابه‌ته‌وه ئه‌ڵێ: گوردی شاهنامه پاکیان کوردن کافی ئه‌م سافه ،کافی ئه‌و وردن ریچ که ده‌رباره‌ی مێژو پرسیاری له مه‌حمود پاشای بابان کردوه ،میر له وه‌اڵم دا وتویه‌تی" :جگه له مێژوی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان ،ئه‌وه‌نده‌ی بتوانم له رۆژگار و گوزه‌رانیان بزانم ،ئیتر زۆر تامه‌زرۆی مێژو نیم و له شانامه زیاتر ،شتێکی لێ ناخوێنمه‌وه(".ریچ)275 : حاجی قادری کۆیی له‌و شیعره‌ی دا که بۆ شاعیرانی کوردستانی داناوه گله‌یی له کورد ئه‌کا که به‌یته‌کانی خۆیان وه‌کو شانامه نه‌نوسیوه‌ته‌وه: نیه ئیلال حه‌ساری قوسته‌نتین وه‌ک محه‌مه‌دی حه‌نیفه به‌یتی مه‌تین پاکی سیحری حهاڵڵی کوردانن به‌یتی دمدم که قه‌دری نازانن لێت موعه‌یه‌ن ده‌بو چ وه‌ستایه وه‌کو شههنامه گه‌ر بنوسرایه
خه‌مسه‌ی نیزامی یه‌کێ له سه‌رچاوه‌کانی داستانه‌کانی خانا و هه‌ندێ له شاعیرانی تر که هۆنیویانه‌ته‌وه "خه‌مسه‌ی نیزامی" ه که پێی ئه‌ڵێن "په‌نج گه‌نج". نیزامی ( 611 – 521ک) تخلصی ئه‌لیاسی کوڕی یوسفی کوڕی زه‌کیه .له شاری گه‌نجه ،که ئێستا که‌وتۆته ئازه‌ربایجانه‌وه ،له دایکێکی کورد له دایک بوه .له ریزی شاعیره گه‌وره‌کانی ئه‌ده‌بی فارسی دا ،له پاڵ
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
فیرده‌وسی و سه‌عدی و حافز دا ،ئه‌ژمێردرێ .دیوانی شیعری هه‌یه به‌اڵم گرنگترینی به‌رهه‌مه‌کانی بریتیه له "په‌نج گه‌نج" که به "خه‌مسه‌ی نیزامی" ناسراوه که پێک هاتوه له پێنج دانراوی شیعری: مخزن االسرار ،ساڵی 572ک له دانانی بۆته‌وه 2262 ،به‌یته 21 .مه‌قاله‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌خالق ،مهواعیز، حیکمه‌ت. خه‌سره‌و و شیرین ،ساڵی 576ک له دانانی بۆته‌وه 6592.به‌یته. له‌یال و مه‌جنون ،ساڵی 588ک له دانانی بۆته‌وه 1798 .به‌یته. هه‌فت په‌یکه‌ر 5926 ،به‌یته .سه‌رگروشته‌ی ئه‌فسانه‌یی دڵداری به‌هرامی گور له گه‌ڵ حه‌وت شازاده‌ی حه‌وت ئیقلیم گێڕاوه‌ته‌وه. ئه‌سکه‌نده‌رنامه ،بریتیه له شه‌ره‌فنامه و ئیقبالنامه .ساڵی 511ک له دانانی بۆته‌وه 2681 .به‌یته .له زمانی حه‌کیمه‌کانی یۆنانه‌وه ئامۆژگاری و په‌ندی گێڕاوه‌ته‌وه.
سه‌بعه‌ی جامی مه‌والنا عه‌بدوڕه‌حمانی جامی ( 818 – 897ک) .یه‌کێک بوه له سه‌رانی زنجیره‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی. گه‌لێ دانراوی به شیعر و په‌خشان هه‌یه جگه له دیوانێکی گه‌وره‌ی شیعر" ،حفت اورنگ" ی هه‌یه ،که حه‌وت مه‌سنه‌ویه له سه‌ر شێوه‌ی "پنج گنج" ی نیزامی دایناوه ،بریتیه له 7بابه‌ت" :سلسلة الذهب .سالمان وابسال. تحفة االحرار .یوسف و زلیخا .لیلی و مجنون .خردنامه اسکندری". جگه له‌مانه :مه‌سنه‌وی مه‌وله‌وی جهاللهدینی رۆمی ،گولستان و بوستانی شێخی سه‌عدی ،دیوانی حافزی شیرازی و گه‌لێ شاعیری تری فارس ،کاریگه‌رییان به گشتی له سه‌ر ئه‌ده‌بی کوردی و ،به تایبه‌تی له سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی گۆران ،دیاره.
ئه‌نجامگیری ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن که ئاشکرا بون و ئه‌زانرێ که هه‌ن ،ئه‌بێ چه‌ندی تریش له دوارۆژدا ده‌ربکه‌ون .له‌مه‌یش که زانراوه که‌مێکی باڵوکراوه‌ته‌وه و ،هه‌ندێ له داستانه‌کان یش که باڵوکراونه‌ته‌وه ناویان له ریزی ئه‌مانه‌دا نیه. ره‌نگه خانای قوبادی موناجاته‌کانی بۆ خۆی نوسی بێ .له خوا پاڕاوه‌ته‌وه له گوناهه‌کانی ببورێ و له ریزی پیاوچاکان دا به به‌هه‌شت شادی بکا ،مهالوهڵهد خان شیعره‌کانی بۆ ده‌ربڕین له هه‌ست و سۆزی تایبه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر دڵبه‌ره‌که‌ی نوسی بێ ،به‌اڵم بێگومان داستانه‌کانی شیرین و خه‌سره‌و و له‌یل و مه‌جنون و خورشید و خاوهریان ..بۆ خه‌ڵک نوسیوه .بۆیه: یه‌که‌م ،ئه‌بێ له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌هجه‌ی گۆرانی زمانی کوردی له ئاستێکی به‌رزی گه‌شانه‌وه‌دا بوبێ تا بتوانێ داستانی وا درێژ و به‌و هه‌مو بابه‌ته جیاوازه‌ی پێ بنوسرێ؟ له سه‌رده‌مێکی وه‌کو ئێستادا که‌سێ بابه‌تێکی ئه‌ندازیاری بنوسێ هێشتا ئه‌وه‌نده که‌ره‌سته‌ی زمانه‌وانی به کوردی له به‌رده‌س دا نیه بتوانێ هه‌قی خۆی بداتێ. دوه‌م ،ئه‌بێ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌نده خوێنه‌ر و گوێگری ،له حوجره و مزگه‌وت و دیوه‌خان و مااڵن دا ،ههبوبێ که بهێنێ ره‌نجێکی وه‌هایان بۆ بدا؟ سێیه‌م ،ئه‌بێ جۆرێ له په‌یوه‌ندی ئه‌ده‌بی له نێوان کوردستان و ناوه‌نده ئه‌ده‌بیه‌کانی ئێران دا ههبوبێ تا ئه‌م سه‌رچاوه گرنگانه بگاته ده‌س شاعیری کورد له‌و ناوچه شاخاوی و دابڕاوانه‌دا؟
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
گه‌شتێ له‌گه‌ڵ خانای قوبادی خانا و هۆنراوه‌ی داستانی خانا و موناجات خانا و شیعری ویجدانی
سه‌رده‌می ژیانی خانا خانا که‌ی ژیاوه ،له کوێ ژیاوه ،چه‌ند ژیاوه ،چۆن ژیاوه ،به‌رهه‌مه‌کانی چین و چه‌ندن؟ زۆری ئه‌م پرسیارانه هێشتا وه‌اڵمی ته‌واو نه‌دراونه‌ته‌وه. ره‌نگه نیشانه‌یه‌ک که یارمه‌تیمان بدات بۆ وه‌اڵمی هه‌ندێ له‌م پرسیارانه شیعره‌کانی خۆی بن .خانا خۆی له هه‌ندێ له داستانه‌کانی و له هه‌ندێ له شیعره‌کانی دا ئاماژه به ساڵی هۆنینه‌وه‌یان ئه‌کا: له داستانی شیرین و خه‌سره‌ودا ئه‌ڵێ: غه‌ین و قاف و نون جه‌م که‌ر به حساب لێش مبۆ رۆشن چون قورسی ئافتاب 9951 له داستانی له‌یل و مه‌جنون دا ئه‌ڵێ: غه‌ین و قاف و نون ،دالی ئه‌بجه‌دی 9951 حساب که‌رۆ حه‌رف وێنه‌ی عهسجهدی هه‌زار و یه‌کسه‌د په‌نجا و چواره‌ن رۆشنتر جه سوی شوعله‌ی وههارهن
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئه‌و سااڵنه‌ی خانا داستانه‌کانی تێدا هۆنیوه‌ته‌وه هاوزه‌مانی قۆناغێکی نائارامی مێژوی ئێرانه .ئه‌فغان په‌الماری ئێرانیان داوه و کۆتای‌یان به زنجیره‌ی سه‌فه‌وی هێناوه .نادرشای ئه‌فشار ( 9961 – 9911ک) کۆتایی به ده‌سه‌اڵتی ئه‌فغان هێناوه .که‌ریم خانی زه‌ند کۆتایی به ده‌سه‌اڵتی ئه‌فشار هێناوه .جه‌نگی رۆم و عه‌جه‌م به‌رده‌وام بوه .کوردستان به گشتی ،هه‌ردو ئه‌ماره‌تی ئه‌رده‌اڵن و بابان به تایبه‌تی ،به‌شێ بون له‌م شه‌ڕانه و، ناوچه‌کانیشیان مه‌یدانی هه‌ندێ له نه‌به‌رده خوێناویه‌کانیان بوه. له‌و ماوه‌یه‌دا ،والیه‌کانی ئه‌رده‌اڵن چه‌ندین جار گۆڕاون ،دانراون و البراون ،کوژراون و له کوردستان دورخراونه‌ته‌وه ،براون بۆ شه‌ڕی ئه‌فغان ،بۆ شه‌ڕی هیندستان و گورجستان و داغستان ،بۆ شه‌ڕی بابان و به‌غداد و موسڵ و به‌سرا .عه‌باسقولی خان ،سوبحان ویردی خان ،مسته‌فا خان ،خان ئه‌حمه‌د خان ،حه‌سه‌ن عه‌لی خان ،خه‌سره‌و خان ...چه‌ند جار به والی دانراون و لێخراون .له ناو ئه‌وانه‌دا بۆ نمونه سوبحان ویردی خان ( 9969 – 9912ک) هه‌شت جار دانراوه و البراوه. شاری سنه و ناوچه‌که ،چه‌ندین جار له الیه‌ن نادرشای ئه‌فشار ،که‌ریم خانی زه‌ند ،خانه پاشای بابان ،سه‌لیم پاشای بابان ،سلێمان پاشای بابان ،داگیر و وێران و تااڵن کراوه. خانا ئه‌بێ له‌م رۆژگاره نائارام و له‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌دا له کوێ نیشته‌جێ بوبێ ،سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو په‌شێوانه توانیوێتی ،سامانێکی ئه‌ده‌بی گه‌وره پێکه‌وه بنێ و که‌ڵه‌که بکا و ،به میراتی به‌جێبهێڵێ؟
خانا و والی خانا له دوتوێی یه‌کێ له داستانه‌کانی دا باسی "والی والیه‌ت" ئه‌کا که ئه‌گه‌ر نیازی باش بێ زه‌وی له جێگه‌ی گوڵ گه‌وهه‌ر به‌رهه‌م ئه‌هێنێ و به‌رد ئه‌بێ به له‌عل و خاک ئه‌بێ به عه‌نبه‌ر .له سیسته‌می سیاسی و کارگێڕی ئێران دا ،شا هه‌بوه ،که گه‌وره‌ی هه‌مو واڵت بوه ،له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌اڵتی دا حاکم به نازناوی جیاواز و، به پله‌ی جیاواز هه‌بوه .ته‌نیا به حاکمه‌کانی کوردستان و لوڕستان و گورجستان ،پله‌ی والی به‌خشراوه .بۆیه پیاوێکی شاره‌زای وه‌کو خانا ،کاتێ وشه‌ی والی به کار هێناوه ،ئه‌بێ له‌وه مه‌به‌ستێکی دیاریکراوی ههبوبێ، ئه‌گینا ئه‌یتوانی وشه‌یه‌کی تر به کار بهێنێ ،ئه‌ڵێ: کۆن ئه‌و ساحیب عه‌دل تۆ پێش بنازی خانا بۆ وه‌سه‌ن زبان درازی ویر ده‌ر به فه‌رمان دڵگیر خه‌سره‌و کۆتاکهر ئی حه‌رف به ده‌وان ده‌و مونشی وه‌سفی زوڵف عه‌نبه‌ر شه‌مامه به‌ڵێ جه خانای عوتارید خامه به سه‌معی شه‌ریف بشنه‌و حیکایه‌ت: ئه‌ر قهسدش خێرهن والی والیه‌ت به جای گوڵ زه‌مین ماوه‌رۆ گه‌وهه‌ر سه‌نگ مه‌بۆ به الڵ ،خاکش به عه‌نبه‌ر ئه‌ر والی بێ عه‌دڵ ،شه‌راره‌ت پیشه‌ن بهدجنس به‌دکار ،دور جه ئهندیشهن وڵکه‌ی مه‌مله‌که‌ت که‌ی مه‌عمور مه‌بۆ ئه‌یمه‌نی و راحه‌ت جه خه‌ڵق دور مه‌بۆ
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
خانا و زمانی کوردی ناوی ته‌واوی خانا و شوێنی ژیان و خوێندن و گه‌وره بون و مردنی تا ئێستا نازانرێ تا په‌یوه‌ندی نێوان ژینگه‌ی کۆمه‌اڵیه‌تی ،سیاسی ،رۆشنبیری خانا و به‌رهه‌مه‌کانی شی بکرێته‌وه .ته‌نیا ئه‌وه‌نده ئه‌زانرێ وه‌کو خۆی له داستانه‌کانی دا دانی پیدا ناوه "قوبادی" بوه .قوبادی تیره‌یه‌ک بون له عه‌شیره‌تی گه‌وره‌ی جاف که دابه‌ش بون به سه‌ر هه‌ردو دیوی سنوری رۆم و عه‌جه‌م دا .تیره‌ی قوبادی له ناوچه‌ی جوانڕۆ ژیاون. خانا کۆڵه‌که‌یه‌کی سه‌ره‌کی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بی گۆرانه .جگه له‌وه‌ی خۆی به کوردی داستانه‌کانی هۆنیوه‌ته‌وه و، شیعری پێ داناوه ،پێ ئه‌چێ به‌م هۆیه‌وه له سه‌رده‌می خۆی دا سه‌رزه‌نشتی کرابێ ،له سه‌ر ئه‌وه‌ی به کوردی نوسیوێتی ،هه‌روه‌کو دوای ئه ویش نالی و حاجی قادری کۆیی توشی هه‌مان لۆمه بون ،به‌اڵم خانا داکۆکی له به کارهێنانی زمانی کوردی و بره‌و پێدانی کردوه .له پێشه‌کی شیرین و خه‌سره‌ودا وتویه‌تی: کوردی جه فارسی به‌ل شیرینته‌ره‌ن راسته‌ن مه‌واچان فارسی شه‌که‌ره‌ن مهعلومهن هه‌رکه‌س به زبانی وێش په‌ی چێش نه ده‌وران ئی دنیای به‌دکێش بواچۆ نه‌زمێ جه هه‌ر مه‌کانێ مهعلومهن هه‌رکه‌س به هه‌ر زبانێ مهکهرۆش جه حوسن عیباره‌ت شیرین وێنه‌ی عهروسان زێبای موڵکی چین گۆیا بۆ چون شیعر جامی مهوزونش خاریج جه مه‌عنی نه‌بۆ مهزمونش شیرینتهر جه شه‌هد شیره‌ی قه‌ند مه‌بۆ جه الی خیرهدمهند دڵپه‌سه‌ند مه‌بۆ به ده‌ستوری نه‌زم نیزامی مه‌قام جه عه‌رسه‌ی دنیای دونی بهدفهرجام پێش بوان مهحزوز! باقی والسالم به له‌فزی کوردی کوردستان ته‌مام خانا ،به‌م هۆشه فه‌رهه‌نگیه‌وه ،له سه‌ر ئه‌م رێبازه رۆیشتوه هه‌ر بۆیه دوای ئه‌م داستانه چه‌ندین داستانی تری به هه‌مان زمان هۆنیوه‌ته‌وه و ،ده‌یان شیعری داناوه و ،سامانێکی ئه‌ده‌بی گه‌وره‌ی به‌رهه‌م هێناوه ،که تا ئیسته‌ش نرخی ئه‌ده‌بییان به گرانی ماوه .خانا ئه‌شێ تا ئێستا به پڕ به‌رهه‌مترین شاعیری کورد دابنرێ، وه‌کو حه‌کیمی مه‌ال ساڵح له پێشه‌کی "یوسف و زڵێخا" دا وتویه‌تی ،تا ئێستا 91115به‌یتی خانای کۆ کردۆته‌وه .جا ئه‌گه‌ر ئه‌و به ته‌نـیا ئه‌وه‌نـده‌ی کۆ کردبێته‌وه ،ئه‌بێ لهمالوئهوال چه‌ندی تری مابێ .ئه‌گه‌ر رۆژێ "کلیات" ی خانا کۆ بکرێته‌وه ،ئه‌وسا پایه‌ی ئه‌ده‌بی خانا له مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی دا چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا بڵندتر ئه‌نوێنێ.
قاڵبه شیعریه‌کانی خانا له هه‌مو شیعره‌کانی و ،له هه‌مو داستانه‌کانیدا پێڕه‌وی هه‌مان قاڵبی کردوه که شاعیرانی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی گۆران پێڕه‌ویان کردوه. شیعره‌کانی ،مه‌سنه‌وی جوت قافیه‌ی دهبڕگهیین. سه‌ره‌تای شیعره‌کانی ،ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له به‌شه‌کانی داستانه‌کانی ،به هه‌مان قاڵب داڕشتوه ،که نه‌ریتی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه بوه .سه‌ره‌تای داستانی له‌یل و مه‌جنون به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا: خانا هه‌م جه‌سه‌ر! نیگههدارت بۆ خوداوه‌ند جه سه‌ر لوتفش چه‌نی تۆ دایم بۆ یاوه‌ر پشت و په‌نات بۆ ده‌هه‌نده‌ی داوه‌ر وه ده‌ستگیرت بۆ دایم پهیغهممهر تۆم سپهرد به زات شای شاهان جه سه‌ر 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
تاج سوله‌یمانی هه‌م جه سه‌رت بۆ عه‌لی شای مه‌ردان هه‌م جه پشتت بۆ سوره‌تی به‌رات وه تیغبهندت بۆ ئه‌خی جوبرائیل باڵ کێشۆت وه سه‌ر .......
حه‌زره‌تی خزر وه رههبهرت بۆ قه‌بزه‌ی زولفه‌قار شه‌ب نه مشتت بۆ دیده‌ی به‌دکاران دور جه وهندت بۆ نیگههدارت بۆ ده‌هه‌نده‌ی داوه‌ر
به‌رهه‌مه‌کانی خانا ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانرابێ خانا 2جۆر به‌رهه‌می هه‌یه:
یەکەم ،خانا و هۆنراوه‌ی داستانی داستانی دڵداری: شیرین و خوسره‌و شیرین و فه‌رهاد له‌یل و مه‌جنون شیرین و خه‌سره‌و سه‌رو 5511به‌یته .چه‌ند جارێ چاپ کراوه: جاری یه‌که‌م ،حسێن حوزنی موکریانی به زنجیره له ده‌نگی گێتی تازه‌دا باڵوی کردۆته‌وه .دوای ئه‌وه‌ش له کتێبێکی سه‌ربه‌خۆدا. جاری دوه‌م ،مورادی ئه‌وره‌نگ و سدیق بۆره‌که‌یی له تاران باڵویان کردۆته‌وه. جاری سێیه‌م ،سدیق بۆره‌که‌یی دیسان له تاران باڵوی کردۆته‌وه. جاری چواره‌م ،محه‌مه‌دی مه‌ال که‌ریم له به‌غداد باڵوی کردۆته‌وه. چاپه‌که‌ی محه‌مه‌دی مه‌ال که‌ریم له هه‌مویان زانستی‌تر و باشتره .وه‌کو حه‌کیمی مه‌ال ساڵح نوسیوێتی ،رونوسی ئه‌م داستانه الی ئه‌و 211به‌یتی زیاتره له‌وه‌ی که محه‌مه‌دی مه‌ال که‌ریم باڵوی کردۆته‌وه. شیرین و فه‌رهاد هێشتا تێکستی ئه‌م داستانه باڵونهکراوهتهوه .به قسه‌ی حه‌کیمی مه‌ال ساڵح ،خانا ئه‌مه‌یشی هۆنیوه‌ته‌وه .ئه‌و ساخی کردۆته‌وه و ئاماده‌ی کردوه بۆ باڵوکردنه‌وه .وه‌کو ئه‌و نوسیوێتی 2211 :به‌یته .له کۆتایی داستانه‌که‌دا ئه‌ڵێ: ئه‌شعاری کیتاب بێ که‌م و زیاد خوسره‌و و شیرین ،شیرین و فه‌رهاد هه‌شت هه‌زار چه‌نی پانسه‌د و بیسهن ئه‌ر تاریف نه‌بۆ خه‌یلێ نهفیسهن (یوسف و زڵێخا)6 :
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
خانا له هۆنینه‌وه‌ی داستانه‌کانی دا ئاماژه به سه‌رچاوه‌کانی و نوسه‌ره‌کانی ئه‌دا و ،له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له چیرۆکه‌کانی داستانه‌کانی دا باسی نیزامی ئه‌کا ،به شانازیه‌وه دان ئه‌نێ به‌وه‌دا که داستانه‌کانی له نیزامی گه‌نجه‌وی وه‌رگرتوه و ،هه‌ندێ له چیرۆکه‌کانی له زمانی ئه‌وه‌وه ئه‌گێڕێته‌وه. له به‌شێکی شیرین و خه‌سره‌و دا ئه‌ڵێ: خانای خه‌م خه‌یاڵ ،زامی دڵ خه‌ته‌ر ئومێدم به زات به‌خشنده‌ی داوه‌ر به‌و شه‌مع میحراب ره‌سول سه‌روه‌ر ببهخشۆ گوناش جه عه‌رسه‌ی مه‌حشه‌ر به خورشید حوسن شیرین ئه‌رمه‌ن یا ره‌ب به فیراق فه‌رهاد کۆکه‌ن به خۆشخه‌رامی گوڵ گونی شه‌بدێز به ئیستیالی عه‌شق خوسره‌و په‌روێز به نازی شیرین به‌و نازه‌نینی به خامه‌ی موشکین شاپور چینی مینبه‌ری ئاهه‌نگ ،موعجیزه‌ی عیسا به ساز ،به ئاواز شۆخی نه‌کیسا به تۆفان سه‌ردا سه‌ر مه‌ینه‌ت مه‌شق به توغیانی ده‌رد بێ ده‌رمانی عه‌شق به سورمه‌ی دانش ره‌وشه‌ن که‌ر عه‌ینم وێنه‌ی نیزامی سهیقهل ده‌ر زه‌ینم سه‌نگ ته‌راش فه‌رهاد سه‌رگوزه‌شته‌ی ئه‌و ناکاما جه رای شیرین و خه‌سره‌و به رهشحهی خامه‌ی شۆخی بۆ عه‌نبه‌ر باوه‌رۆ وه نه‌زم خاسته‌ر جه گه‌وهه‌ر ئینشا به ده‌ستور نه‌زمی نیزامی به‌ی ته‌ور کهردمان ئه‌ی نامه‌ی نامی مهزمونی ئه‌ی نه‌زم جه‌واهیر نیگار ئومێدهن به زات دانای شیرین کار شیرین بو به کام خاسه‌ی خاس و عام چون رازی شیرین نادره‌ی ئه‌یام شێخ نیزامی ته‌ور ،شهفیعا ئه‌نداز به شیعر شیرین نه‌زم شه‌که‌ر ریزه‌ی راز به‌ی ته‌ور که‌رد ئه‌فشان له‌وح مه‌عانی به رهشحهی خامه‌ی موشکین چون جانی (ده‌نگی گێتی :به‌رگ .26ل )251 له چه‌ند شوێنی جیاجیادا دیسان ئاماژه به ناوی نیزامی ئه‌کا: چون دوعای خاسان مه‌قبولی حه‌ق بۆ با جهالی شیعرت شیرین ره‌ونه‌ق بۆ بپرسۆ تاریخ ئه‌ی نامه‌ی نامی عهزیزولقهدرێ ئه‌و چون نیزامی لێش مه‌بۆ ره‌وشه‌ن چون قورس ئافتاب (ده‌نگی گێتی :ب .26ل عه‌ین و قاف و نون جه‌م که‌ر وه حساب )286 گا چون نیزامی ،گا چون مه‌وله‌وی گا وێنه‌ی خوسره‌و شوعه‌رای ده‌هله‌وی (د .گ .ب .26ل )261 به‌ی ته‌ور که‌رد ته‌سدیق گوفته‌ی نیزامی نویسندهی نه‌زم ئه‌ی نامه‌ی نامی به‌ی ته‌ور که‌رد ره‌قه‌م ئه‌ی نامه‌ی نامی شوعه‌رای شیرین نه‌زم شانایی نیزامی شه‌مه جه شه‌رحی شیرین و په‌روێز توتی خۆشتهقریر خامه‌ی شه‌که‌ر رێز به‌ی ده‌ستور ئاورد به رشته‌ی ته‌حریر وێنه‌ی نیزامی شوعه‌رای دڵپهزیر جگه له خانا چه‌ند شاعیرێکی تر به هه‌مان زاری گۆرانی هه‌مان داستانیان هۆنیوه‌ته‌وه .کامیان له پێش کامیان دا دایان ناوه؟ خانا دانراوه‌کانی ئه‌وانی نه‌دیوه ،یان دیونی و به الی ئه‌وه‌وه له ئاستی پێویست دا نه‌بون؟ 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
جیاوازی چیرۆکه‌کانی ناو داستانه‌که‌ی ئه‌م له‌گه‌ڵ چیرۆکه‌کانی ناو داستانه‌کانی ئه‌وان چیه؟ ئه‌شێ دوای باڵوکردنه‌وه‌ی تێکسته‌کان و به‌راورد کردنیان له گه‌ڵ یه‌کتری وه‌اڵمی ئه‌م پرسیارانه بدرێته‌وه. له‌یل و مه‌جنون هێشتا تێکستی ئه‌م داستانه باڵ‌و نه‌کراوه‌ته‌وه .سه‌رو 9611به‌یته .خانا ساڵی 9951ک هۆنیوێتیهوه. سه‌ره‌تاکه‌ی به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا: عالهمش جه که‌تم عه‌ده‌م که‌رد بیرون بهنام ئه‌و که‌س به کن فیکن محه‌مه‌د فاتیح خه‌یبه‌ر و حونه‌ین مه‌حزی خاتری ئان سید الکونین حه‌مد و سه‌نا و شوکر په‌ی ئه‌و زاتی پاک هه‌م سهالت له سه‌ر پادشای لهوالک جه دمای مه‌کتوب خوسره‌و و شیرین ئه‌ر ته‌وفیق ده‌رۆ بینای بیهتهرین واچوم وه‌سفی عه‌شق قه‌یسی عامیری عه‌جه‌ب ته‌ر جه سیڕ سیحری سامیری دێری دێوانه‌ی ده‌شت دوجه‌یلی یانیهای مه‌جنون مه‌فتون له‌یلی هامڕازش چه‌نی وحوش و تیور وێڵی و مه‌حرومی جه شادی و سرور واچوم جه تاریخ جه روی ده‌قیقی عه‌شقی مه‌جازی ،بهعدهن حه‌قیقی گه‌نجه‌وی ئه‌لیاس بن یوسف نامی به واته‌ی حه‌کیم دانای نیزامی ئه‌ر پرسۆ تاریخ ئه‌ی نامه‌ی مه‌ستور شاعیری شه‌ریف شه‌فیعی ده‌ستور حساب که‌رۆ حه‌رف وێنه‌ی عهسجهدی غه‌ین و قاف و نون ،دالی ئه‌بجه‌دی رۆشنتهر جه سوی شوعله‌ی وههارهن هه‌زار و یه‌کسه‌د په‌نجا و چواره‌ن وه ره‌وزه‌ی ئه‌و بۆ سهالت و سه‌الم جه هیجره‌ت خاس شای خیر االنام عیبره‌ت بۆ په‌رێ ئه‌بنای رۆزگار واته‌ی قوبادی یش مانۆ یادگار له کۆتایی دا ئه‌ڵێ: شێوه‌ی عه‌شق لێشان مه‌ند وه یادگار ئه‌وان شین نه‌شۆن راگهی رۆزگار مان‌و په‌ی یاران چه‌ند رۆزگاری ئه‌شعار خانایش په‌ی یادگاری خامه بکه‌ر خوشک ،خه‌تم که‌ر گوفتار به نام خودا و ئه‌حمه‌دی موختار په‌رێ محه‌مه‌د سهالت و سه‌الم حه‌مد و سه‌نا و شوکر په‌ی زاتی عهالم ساڵی ههشتاوههفت هیجری و قه‌مه‌ری تاریخی وه‌فات قه‌یسی عامیری واته‌ی مورخهی به‌غدادی فه‌سیح هه‌فت سه‌د و ده ساڵ میالدی مه‌سیح په‌ی دۆستان نه‌بۆ خانه په‌ی کێتهن؟ هه‌زار و شه‌ش سه‌د چهل و چوار بهیتهن به ره‌وزه‌ی ره‌سول ،علیه السالم سه‌د هه‌زار سهالت ،خاتیمه‌ی کهالم کۆپیه‌کی دهسـنوسی داسـتانهکه له بنکه‌ی ژیـن هه‌یه "عه‌بدوڕه‌حمان شێخ عه‌باسی" له 92ی فه‌روه‌ردینی 9251ی شه‌مسی 98 /ی ربیع االولی 9215ی قه‌مه‌ری له نوسینه‌وه‌ی بۆته‌وه .هه‌رچه‌نده هه‌ندێ تێبینی سه‌ید تاهیری هاشمی پێوه‌یه ،به‌اڵم ئه‌م تێکسته پێویستی به پێداچونه‌وه‌یه‌کی وردی به‌راوردکاری هه‌یه چونکه پێ ئه‌چێ ده‌سکاریه‌کی زۆر له زمان و رێزمان و به‌یته‌کانی دا کرابێ.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
له داستانی "له‌یل و مه‌جنون" یش دا چه‌ندین جار ناوی نیزامی دوباره ئه‌کاته‌وه .له پێشه‌کی داستانه‌که‌دا ئه‌ڵێ: گه‌نجه‌وی ئه‌لیاس بن یوسف نامی به واته‌ی حه‌کیم دانای نیزامی له سه‌ره‌تای هه‌ندێ چیرۆکه‌کانی دا ئاماژه به نیزامی ئه‌دا و ،چیرۆکه‌که به ناوی ئه‌وه‌وه ئه‌گێڕێته‌وه: کهردهنش به نه‌زم نامه‌ی مه‌عنه‌وی جه‌و په‌ی نیزامی دانای گه‌نجه‌وی وه‌ی ته‌وره رێژان ته‌رحی ئوستادی نیزامی جه قه‌ول دانای به‌غدادی وه‌ی ته‌ور ته‌نزیم که‌رد ئه‌ی شیرین کهالم نیزامی جه قه‌ول به‌غدادی سه‌الم به‌ی ته‌ور دان دادی شیعر و شاعیری نیزامی په‌ی فه‌وت له‌یلی عامیری وه‌ی ته‌وره که‌رده‌ن ئیبتیدای کهالم نیزامی جه قه‌ول به‌غدادی سه‌الم جگه له خانا چه‌ند شاعیرێکی تر به هه‌مان زاری گۆرانی هه‌مان داستانیان هۆنیوه‌ته‌وه .کامیان له پێش کامیان دا دایان ناوه؟ خانا دانراوه‌کانی ئه‌وانی نه‌دیوه ،یان دیوێتی و به باشی نه‌زانیون؟ ویستویه‌تی بینبڕکێیان له گه‌ل بکا؟ ئه‌شێ دوای باڵوکردنه‌وه‌ی تێکسته‌کان و به‌راورد کردنیان له گه‌ڵ یه‌کتری وه‌اڵمی ئه‌م پرسیارانه بدرێته‌وه.
داستانی ئه‌خالقی: یوسف و زلێخا حه‌کیمی مه‌ال ساڵح ،ساڵی 2116له هه‌ولێر ،به "بوژانه‌وه و لێکدانه‌وه" باڵوی کردۆته‌وه. "یوسف و زڵێخا" بریتیه له 2591به‌یت. سه‌ره‌تاکه‌ی به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا: سه‌ڕافی الڵ سه‌نج ده‌ریای مه‌عانی گۆش بده‌ر به سونع دانای ره‌بانی به‌ی ته‌ور ویه‌رده‌ن به‌سته و شکسته به قه‌ولی راوی ته‌واریخ به‌سته گوڵێ جه گوڵزار یه‌عقوب که‌رد سروشت جه صولبی ئاده‌م ئاما پشت به پشت جهماڵش چۆن خۆر چواره‌می ئاسمان ()25 نامش به یوسف میسری موانان ئه‌م سه‌ره‌تایه وه‌کو سه‌ره‌تای داستانه‌کانی تری خانا نیه ،چونکه خانا داستانه‌کانی هه‌میشه به ستایش خوا و پیغه‌مبه‌ر ده‌س پێ ئه‌کا ،به‌اڵم لێره‌دا به سه‌ر ئه‌وانه‌دا تێپه‌ڕیوه ،راسته‌وخۆ ده‌ستی کردوه به گێڕانه‌وه‌ی داستانه‌که. له کۆتاییه‌که‌ی دا ئه‌ڵی: یاوا به ئیتمام جه راگهی سه‌فا هه‌م به‌حسی یوسف چه‌نی زڵێخا په‌رێ هامسهران بمانۆ وه یاد به‌ی ته‌ور به‌یان که‌رد خانای خان قوباد رۆحم به دار الجنان بکه‌ن شاد گاگا جه روی حه‌مد باوه‌ران به یاد واته‌ی قوبادیش ماوۆ جه ئه‌ییام یوسف و زلیخا یاوا به ئیتمام احفظنی بالفضل من عذاب النار یا غافر الذنب سڕپۆشی ستار ببه‌خشێ گونای خانای قوبادی)116( ... جه زه‌لزه‌له‌ی حه‌شر یوم التنادی
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
داستانی یوسف و زڵێخا ئه‌هێنێ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بکرێ .بیرۆکه‌ی داستانه‌که به‌ها به‌رزه‌کانی ره‌وشتی مرۆڤ ده‌رئه‌خه‌ن .له ناو گه‌النی موسوڵمان دا به زمانی جیا جیا هۆنراوه‌ته‌وه .جوله‌که شانازی به یوسف و باوکیه‌وه ئه‌که‌ن و به پێغه‌مبه‌رانی خۆیانیان ئه‌زانن .یه‌که‌م جار "ته‌ورات" کتێبی پیرۆزی جوه‌کان باسی چیرۆکه‌که‌ی کردوه .دوای ئه‌ویش "قورئان" چیرۆکه‌که‌ی گێڕاوه‌ته‌وه .سه‌رچاوه‌ی هه‌مو داستانه‌کانی به زمانه‌کانی گه‌النی موسوڵمان هۆنراوه‌ته‌وه "سوره‌تی یوسف" ه ،به‌اڵم هه‌ر شاعیره ،هه‌وڵی داوه به شێوه‌ی خۆی ،هونه‌ر له هۆنینه‌وه‌ی دا بنوێنێ. خانا له هۆنینه‌وه‌ی داستانی "یوسف و زڵێخا" دا پشتی به قورئان به‌ستوه ،به‌اڵم که‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌کی داستانه‌که‌ی دانراوه‌که‌ی "مه‌والنا عه‌بدوڕه‌حمانی جامی" ه که به‌شێکه له "هفت اورنگ". جگه له خانا ،هه‌مان داستان چه‌ند شاعیری تری کورد هۆنیویانه‌ته‌وه .له‌وانه: "یوسف و زڵێخا" یه‌ک که به زاری گۆرانی هۆنراوه‌ته‌وه .الی پیره‌مێرد بوه و نه‌یزانیوه دانه‌ره‌که‌ی کێ بوه. سه‌ره‌تاکه‌ی به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا: بە فه‌زلی ئیعجاز مسته‌فای مورسه‌ل بە ته‌وفیقی حه‌ق دانای له‌م یهزهل بکەرون بەیان شیرین حیکایەت خودای بانی سەر بدۆ هیدایەت زاهیر بو ته‌مام مه‌عنای په‌نهانی بە له‌فزی کوردی و شێوەی گۆرانی "یوسف و زڵێخا" یه‌ک که به زاری کرمانجی سه‌رو هۆنراوه‌ته‌وه .رونوسێکی له ناو ده‌سنوسه‌کانی به‌غدادا پارێزراوه .وه‌کو محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داخی نوسیوێتی ،له دانانی ئه‌حمه‌دی خانیه(.بوژانه‌وه)211/2 : هه‌ندێ له بهدواداچوانی ئه‌ده‌بی گۆرانی ئه‌ڵێن خانا جگه له‌مانه چه‌ند به‌رهه‌می تری هه‌یه .له‌وانه "عه‌بدوڕه‌حمانی عه‌باسی" له کۆتایی "له‌یل و مه‌جنون" دا نوسیوێتی که خانا هه‌مو "خه‌مسه‌ی نیزامی گه‌نجه‌وی" کردوه به کوردی. هه‌ڵسه‌نگاندن یه‌که‌م
بیری داستانه‌کانی خۆماڵی نین .له ئه‌ده‌بی بێگانه وه‌رگیراون.
دوه‌م،
خانا هه‌ندێ به‌شی داستانه‌کانی نیزامی قرتاندوه .له‌وانه به‌شه‌کانی سه‌ره‌تای ،که ستایشی خوا و پێغه‌ممه‌ر و ،باسی دایکی و خاڵۆی و ئامۆژگاری کوڕه‌که‌ی ئه‌کا.
سێیه‌م،
داستانه‌کانی کورت کردۆته‌وه.
چواره‌م ،ویستویه‌تی به‌رگی کوردی ،یان وردتر به‌رگی "خانا" یییان له به‌ر بکا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌سکاری هه‌ندێ له بابه‌تی چیرۆکه‌کانی کردوه. پێنجه‌م،
222
داستانه‌کانی خانا ئه‌گه‌ر به په‌خشان و ،به شێوه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی ،به زمانی ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رله‌نوێ بنوسرێنه‌وه ،ره‌نگه ئێستاش نرخێکی ئه‌ده‌بی و چێژێکی خۆشیان هه‌بێ.
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
دوەم ،خانا و موناجات خانا و شیعری ویجدانی له شیعرێکی دڵداری دا ئه‌ڵێ: زنارم به‌سته‌ن جه‌و ساوه په‌ی تۆ زنارم به‌سته‌ن شیشه‌ی نام و نه‌نگ تهقوام شکسته‌ن ئه‌عزام جه باده‌ی مه‌یلی تۆ مه‌سته‌ن قد قامتم ذکر خاڵی ئااڵتهن اذانم سه‌دای سه‌ودای بااڵتهن ئه‌دای نمای (سوبح) فه‌رز سوبح و عیشامهن تا وه زوڵف و روی تۆ تهماشامهن سوجده‌م وه میحراب ئه‌بروی تۆ به‌رده‌ن سوجادهم وه هون زامت ره‌نگ که‌رده‌ن واجب مه‌زانان بڕێزان وه تێخ هونم چه حاکم چه قازی چه شێخ وه عیبرهتم که‌ن جه بازاڕدا جاڕ بده‌ن وه ناو کوچه و شاردا به‌دعه‌هدی که‌رده‌ن ،زنارش به‌سته‌ن بواچان خانای قوبادی مه‌سته‌ن جانفیدای رۆژی یوم الست هن نزانان خانا وه مه‌یلت مه‌سته‌ن "نازانم هی کێیه" به‌م ناونیشانه له رۆژنامه‌ی (ژین ،ژماره119 :ی رۆژی 8ی 92ی 9111ز) ئه‌م شیعره باڵ‌و کراوه‌ته‌وه: ئازیزم به‌سته‌ن جه‌وساوه نه‌ڕای تۆم زهننار به‌سته‌ن شیشه‌ی نام و نه‌نگ تهقوام شکسته‌ن گیانم جه باده‌ی مه‌یلی تۆ مه‌سته‌ن ئیمانم ذکری خاڵی ئااڵتهن اذانم سه‌دای سه‌ودای بااڵتهن ئه‌دای نمازی سوبح و عیشامهن تا وه زوڵف و روی تۆ تهماشامهن وه خاکپای تۆم هه‌زار فتوحهن فطره و زه‌کاتم نیثاری روحهن افطارم وه زوخ زام کارییهن رۆزهم ته‌رکی زه‌وق کامگارییهن نامه‌ی بهدنامیم یاوا وه دنیا ته‌پڵی ریسواییم نه هه‌ر ال ژه‌نیا تاسم نه بازاڕ عاله‌م زڕیاوه په‌رده‌ی ئابڕوم سه‌د جار دڕیاوه واجب مه‌زانان بڕێزان وه تیغ هونم جه حاکم جه قازی جه شێخ تانه‌م لێ مه‌ده‌ر مهکهرۆم ناکام ئازیز تۆ وه قه‌ول واته‌ی خاس و عام شه‌رت عاشقان گیاندار یاران شه‌رت بۆ کامین شه‌رت شه‌رت ههرجاران گۆش نه‌ده‌م وه حه‌رف تانه‌ی هیچ که‌سێ تا زه‌ڕێ جه ته‌ن ،مانۆ نه‌فه‌سێ غه‌یر جه دین تۆ تاعهتم نه‌بۆ تا رۆی ره‌ستاخێز ساعهتم نه‌بۆ هه‌ر سات زیاد که‌م تا سه‌ر سه‌رای گڵ ئه‌ی مه‌یل ،ئه‌ی مۆبه‌ت ،ئه‌ی سۆزشی دڵ به بڕبه‌ند ئه‌عزام جیا که‌ن جه هه‌م ئه‌ر عاله‌م ته‌مام وه‌نه‌م بیان جه‌م وه عیبرهتم که‌ن جه بازاڕان دا جاڕ بده‌ن وه ناو کوچه‌ی شاران دا خاتر هه‌ر وه عه‌شق بااڵکهت شاد که‌م شه‌رت بۆ هه‌ر ساعه‌ت مه‌یلت زیاد که‌م 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ته‌رک دۆستی جومله به‌شه‌ر که‌م رۆحم حوریهکهی باغی به‌هه‌شتم سا تۆیش وه عه‌شقی ئه‌وه‌ل جارینت بزان جانفیدام ئیمتیحان تاکه‌ی عه‌شق جه رای دۆست عه‌شقی جانی بۆ نامه‌ی زه‌لیلیم وه ال‌ت ئاوردهن من وا ئیختیار چوه له ده‌ستم وه باده‌ی شه‌وقی دیدارت مه‌ستم سه‌رنویشتی خۆی کردمیه بت په‌رست
وه مه‌یلی تۆوه رو له مه‌حشه‌ر که‌م ئازیزی دنیا قیامه‌ت گه‌شتم به‌و سۆز و عیشوه‌ی ساڵی پارینت وینه‌ی من عاشق سه‌رگه‌ردان تاکه‌ی حه‌یفه دۆست مهیلش وه زبانی بۆ کێ جه حه‌کیمان ده‌رد په‌نهان که‌رده‌ن عاله‌م ئه‌یزانێ دینم په‌رستم وه حه‌لقه‌ی زولفت ها زبان به‌ستم مه‌ستی ئه‌زه‌لیم به باده‌ی ئه‌له‌ست
شیعره‌که خاوه‌نی ژین پیره‌مێرد باڵوی کردۆته‌وه ،ده‌سکاری پێوه دیاره ،ئه‌گه‌ر له سه‌رچاوه‌که‌دا وه‌ها بێ یان پیره‌مێرد کرد بێتی. پیره‌مێرد باسی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی نه‌کردوه که ئه‌م شیعره‌ی لێ راگوێزراوه. سه‌ره‌تای شیعره‌که و ،هه‌ندێ له به‌یته‌کانی هه‌مان سه‌ره‌تا و به‌یته‌کانی خانایه .شیعره‌که‌ی خانا کورته و ناوی خۆی تێدا هێناوه ،لێره‌دا شیعره‌که درێژه و ناوی خانای تێدا نیه .خانا له بنه‌ڕه‌ت دا وه‌های هۆنیوه‌ته‌وه یان که‌سێکی تر هه‌مان شیعری خانای درێژه پێداوه؟ ئه‌مه پێویستی به ساخکردنه‌وه‌یه.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
چه‌ند دیارده‌یه‌کی باو
له مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی گۆران دا .9 .2 .2 .1 .5
خه‌مینی پاڕانەوە -موناجات الوانەوە -مەرسیە سکااڵ له پیری ئاڵوگۆڕی شیعرنامه
یەکەم ،خه‌مینی: خه‌مگینی ،یان وه‌کو شاعیره‌کانی مه‌دره‌سه‌ی گۆران نوسیویانه "خه‌مینی" ،بۆته دیارده‌یه‌کی باو له ئه‌ده‌بی هه‌ورامی دا .خه‌مباری و نائومێدی و گله‌یی له رۆژگار پانتاییه‌کی فراوانی له شیعری هه‌ورامی دا داگیر کردوه. به ده‌گمه‌ن رێکه‌وتی شیعرێ ئه‌کرێ که‌مێ هیوا و تۆزێ گه‌شبینی تێدا بخوێنرێته‌وه. ته‌نانه‌ت ناوه‌کانی که به نازناو "تخلص" ی شیعره‌کانیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردوه نیشانه‌یه‌که له ده‌ربڕینی "کەئابه" به مه‌عنای فراونی سایکۆلۆجی ،وه‌کو :مه‌ال -په‌رێشان ،مه‌والنا -ده‌ردین ،سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی- مه‌عدوم ،ئه‌حمه‌د پریسی -مه‌جزوب ،شێخ عهبدواڵی -داخی ،مه‌ال عومه‌ری -رهنجوری ،میرزا وه‌لی -دێوانه، فانی ،حه‌مه ئاغای -غه‌مناکی ...هتد هه‌روه‌کو هه‌ندێ سه‌رچاوه ئه‌ڵێن خودی بێسارانی یش "مه‌حزونی" ی کردۆته "تخلص" ی خۆی. هه‌روه‌ها به ده‌یان وشه‌یان له شیعره‌کانیان دا ،دوبارە و چەند بارە به کار هێناوه ،که هه‌مویان نیشانه‌ی نائومێدی بەردەوام و دڵتەنگی بێ بڕانەوەن.
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نمونه :1بێسارانی هیجران بارە وێم دایم تەن زوخاڵ ،هیجران بارە وێم چون زامەت داران ،زەدەی مارە وێم رەنگ زەرد و زەبون ،دڵ ئازارە وێم تا بە روی مەردەن جەفاکێشە وێم بە نێشی نەشتەر ،دەرون رێشە وێم سۆزان چون مەجنون پەرێ لەیلە وێم بە زوخی زامان ،دەرون کەیلە وێم با سەر خەم ،دایم دیدە تەڕە وێم (هێ)6 : وێڵی ئەربەت گێڵ ،مەنزڵ بەڕە وێم بێسارانی تەنیا لەم پێنج بەیتە دا ئەم هەمو وشانەی بە کار هێناوە ،کە هەریەکێکیان بە جۆرێ لە جۆرەکان خەمگینی ئەگەیەنێ" :هیجران زەدە" ،تەن زوخاڵ" ،رەنگ زەرد" ،زەبون" ،دڵ ئازار"" ،زامەت دار" ،زەدەی مار"، دەرون رێش"" ،جەفا کێش"" ،زوخی زامان"" ،سۆزان"" ،وێڵ"" ،مەنزڵ بەڕ"" ،دایم دیدە تەڕ"... هیجران زام کەردەن هیجران وە گیانم ،هەزار زام کەردەن رەنگم چون خەزان ،زایف و زەردەن هەردەم جە نۆوە رۆم رۆی نەبەردەن با سەرخەم دایم دیدەم نەمینەن جە دودی ئاهم عالەم تەمینەن شادی‌م هەر شینەن بەتاڵەن جەژنم چون هیجرانیان خەمیدە بەژنم یا مەرگ ،یا مەرهەم ،پەرێ ئێشانم (هێ)7 : چونکە بەی تەورەن جەفاکێشانم هەر بێسارانی لەم پێنج بەیتەی تردا ئەم هەمو وشانەی بە کار هێناوە ،کە هەریەکێکیان بە جۆرێ لە جۆرەکان نائارامی دەرون و نائومێدی ئەگەیەنێ" :هیجران"" ،زام کەردە"" ،رەنگ خەزان"" ،زایف"" ،زەبون"" ،رۆی نەبەرد"" ،دودی ئاه"" ،عالەمی تەمین"" ،دیدەی نەمین"" ،خەمیدە بەژن"" ،شینی شادی"" ،بەتاڵ جەژن"" ،جەفا کێش"" ،مەرگ"" ،مەرهەم"" ،ئێشان"... هیجران نێشش دا هیجران وە گیانم ،هەزار نێشش دا نێشی زامەتش ئەوەند ئێشش دا ئێش وەختی مەرگ جەفاکێشش دا وەختەن کە گیانم بەر بشۆ جە تەن هیجرانش بەی تەور نە تەن جا گرتەن گیانی هیجرانکێش پێش مەبۆ شاد (هێ)8 : من هەم پەی رازیم گیانم شۆ وە باد بێسارانی ،دیسان ،لەم چوار بەیتەی تر دا ئەم هەمو وشانەی بە کار هێناوە ،کە هەریەکێکیان بە جۆرێ لە جۆرەکان نائارامی دەرون و بێزاری لە ژین ئەگەیەنێ" :هیجران"" ،نێشی زامەت"" ،ئێشی وەختی مەرگ"، "جەفاکێشان"" ،گیان دەرچون"" ،گیان بە با چون" ...لێرەدا لە بێزاری دا گەیشتۆتە پلەیەک ،رازیە بەوەی گیانی ل ە لەشی دەربچێ ،تەنانەت ئەگەر بە باچونیش بێ ،بەو مەرجەی گیانی هیجرانکێشەکەی بەوە شاد ببێ! لە دیوانەکەی دا توشی دەیان شیعری لەم بابەتە ئەبێ.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
نمونه :2وه‌لی دێوانه هەر من خەمبارم هەر من خەمینم ،هەر من خەمبارم هەر من پەروانەی شەم نادیارم هەر من سەرگەردان زوڵمات تارم هەر من ستارەم جە نەحسی پەستەن هەر من رای شەشدەر نەردم دەربەستەن تا دوایی شیعرەکە(...د وەلی)82 : هه‌ر من ناشادم گشت عالەم شادەن ،هەر من ناشادم هەر من نە یاوان وە الی حەق دادم هەر من نامراد قاپی مرادم تا دوایی شیعرەکە( ...د وەلی)71 : چین ئه‌و هۆیانه‌ی هه‌مو شاعیرانی مه‌دره‌سه‌ی گۆرانیان وا لێ کردوه رۆشنایی له ئاسۆی ژیان دا نه‌بینن و نائومێدی سه‌رانسه ری ژیانی داگیر کردبن؟ وەاڵمی ئەم پرسیارە پێویستی بە توێژینەوەی زانستی هەمەالیەنە هەیە.
دوەم ،موناجات -پاڕانەوە: سەرچاوەی فەرهەنگی زاڵی ناو کۆمەڵ گای کورد ،بیروباوەڕی دینی و ،باوەڕە باوە کۆنەکانی کۆمەڵگا بوە ،هەر لەو سەرچاوەیەوە لێکدانەوەی بۆ دیاردە سروشتی و ،سیاسی و ،کۆمەاڵیەتیەکان کردوە ،هۆی خوڵقان و رێگەی چارەسەریان لەو جۆرە لێکدانەوەیەدا دیوە. تاکی کورد کە لە هەلومەرجێکی نائارام و دواکەوتوی پڕ چ ەوسانەوە و زوڵم و زۆر و کارەسات دا ژیاوە ،لە ئاستی دەسەاڵت دا ،چ بومی بوبێ یا بیانی ،بێ دەسەاڵت بوە ،خۆی نەیتوانیوە وەکو ویستویەتی داکۆکی لە مافەکانی خۆی بکا و ،مافەکانی بە دەس بهێنێ ،لە بەر ئەوە پەنای بۆ خوا بردوە" :هەقی بستێنێ". بەو مەبەستەش کە وا بکا خو ا بەزەیی پێدا بێتەوە ،هەمیشە خۆی بە گوناهبار ،نافەرمان ،کەمتەرخەم داناوە لە جێبەجێکردنی فەرمانی خوا و لە بەجێهێنانی رێنمایییه دینیەکان دا ،بۆیە لە هەمو لێقەومانێکی دا ،لە هەمو کێشەیەکی ئاڵۆز و گرفتێکی سەخت دا ،پەنای بۆ خوا بردوە ،پەنای بۆ دوعا و پاڕانەوە بردوە ،بەزەیی پێدا بێتەوە ،باری سەرشانی سوک بکا ،لە گوناه بیبەخشێ ،بۆ دەربازبون لە چورتم کۆمەکی بکا ،خواستەکانی بهێنێتە دی. ئەمەش الی توێژە کۆمەاڵیەتیەکانی ناو کۆمەڵگای کورد بە شێوەی جیاواز رەنگی داوەتەوە: بەشێ لەوانەی خاوەنی جۆرێ لە هۆشیاری سیاسی و کۆمەاڵیەتی و فەرهەنگی بون ،بۆ ئەوەی خۆیان البدەن لە کێشەی ملمالنێی دەسەاڵت و گێچەڵەکانی ،رویان کردۆتە گۆشەگیری و ،هەڵبژاردنی "تەریقەتی تەسەوف".
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
کە رێگەی تەسەوفیشیان گرتوە" ،خۆئەشکەنجەدان" یان کردۆتە پیشە" .خۆئەشکەنجەدان" یان لە ژیانی رۆژانەدا جێبەجێ کردوە ،گۆیا بەوەی ئارەزوە تایبەتیەکانی مرۆڤ لە دڵ و دەرونی خۆیان دا ئەکوژن و، تەرکی دنیا ئەکەن ،دەس هەڵئەگرن لە خۆشیەکانی ژیان ،بە تایبەتی لە پۆشینی جلوبەرگ و خواردن و نوستن دا ،لە بەشداری لە دەسەاڵتی دنیایی دا ،بە تایبەتی لە دەسەاڵتی سیاسی دا .لە بەرامبەر "دەسکەوتی مادی" دا، "دەسکەوتی مەعنەوی" و ،لە بەرامبەر "ئاسودەیی جیسمانی" دا "ئاسودەیی نەفسانی" ،بە دەس ئەهێنن. لەو خۆئەشکەنجەدانە لەزەتیان وەرگرتوە. کەم شاعیری کورد هەیە کە بەشێ لە شیعرەکانی بۆ خواپەرستی تەرخان نەکردبێ .تەنانەت هەمو ئەوانەی داستانی دڵداری ،جەنگی ،ئەخالقی – ئەفسانەیی ،خەیاڵی ،یا راستەقینەیان هۆنیوەتەوە سەرەتای داستانەکانیان بە پاڕانەوە لە پەروەردەگار دەس پێ کردوە و ،داوای کۆمەکیان لێ کردوە .ئەوانەیان کە رێگەی "تەسەوف" یان گرتوە ،بەشێکی شیعرەکانیان تەرخان کردوە بۆ بابەتی دینی ،بە تایبەتی بابەتی تەسەوف ،کە بە پاڕانەوە، الاڵنەوە ،کڕوزانە ،نوزانەوە ...دەریان بڕیوە و یەکێ لە شێوەکانی ئەو دەربڕینە "موناجات" بوە. موناجات دەربڕینی رازی دڵ و نیازی دەرونی مرۆڤە ،بە زمانی پاڕانەوە لە خوای پەروەدگار ،بۆئەوەی بەزەیی پێدا بێتەوەو داواکانی ،تکاکانی ،ئومێدەکان ی ،لەم دنیا و لەو دنیا ،جێبەجێ بکا ،کە رەنجوری بە رونی و راشکاوی لە بەیتێکی قەسیدە درێژەکەی دا دەری بڕیوە ،ئەڵێ: ئومێدم ئێدەن پێم دەی ئازادی: "جە دنیا موراد ،جە مەحشەر شادی" ئەم دیاردەیە تایبەت نیە بە دینێکی دیاریکراو ،بەڵکو بە درێژایی مێژو لە ناو پێڕەوانی هەمو دینە ئاسمانی و زەمینیەکان دا ،بە شێوەی جیاواز ،بە تایبەتی لە سەردەمێک دا ،کە زوڵمی کۆمەاڵیەتی و زوڵمی سیاسی توند بوە ،دوبارە بۆتەوە. لە ناو ئەدەبی مەدرەسەی گۆران دا چەندین شاعیر "موناجات" یان هۆنیوەتەوە .لە ناو ئەوانەدا سێ شاعیری هەڵکەوتو ،بە پێی زەمانبەندی ژیانیان ،لێرەدا بە نمونە ئەهێنرێنەوە: نمونەی :1خانای قوبادی خانای قوبادی ( 9968 – 9182ک) له ناو خوێنده‌وارانی کوردا پێش ئه‌وه‌ی به داستاننوس بناسرێ ،به هۆی باڵوکردنه‌وه‌ی موناجاتێکهوه ناوی ده‌ر کردوه ،که زیاتر بوه له 911به‌یت و دابه‌شی کردوه به سه‌ر حه‌وت به‌ندا ،له کۆتایی به‌نده‌کانی دا یه‌ک ته‌رجیع دوباره ئه‌کاته‌وه ،سه‌ره‌تای موناجاته‌که‌ی به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا: قه‌دیمی موتله‌ق یا قائیم به زات قه‌دیمی موتله‌ق حه‌یی بێ زه‌وال ،قه‌یومی به‌رحه‌ق نیگارندهی نه‌قش نۆ تاقی ئه‌زره‌ق .....تا دوایی شیعرەکە
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
لە به‌ندی چواره‌م دا ئەڵێ: گونای من چێشه‌ن ئافه‌ریده‌ی توم یا حه‌ق ئه‌ر بهدخوم ئه‌ر پاکیزه خوم نهکێشایت ته‌سویر هه‌ستی من وه‌ی تەور شه‌ڵال رۆی ئه‌زه‌ل هه‌ر نهبیام وه‌ی جۆر خۆ من سونعی تۆم ،ئه‌ر خاسم ،ئه‌ر که‌ست سا که کێشانت بنای بااڵ ده‌ست! که‌س به سونع وێش چۆن نیه‌ن رازی تۆ هه‌م حاکمی وێت به‌ر به قازی ئه‌ر نهبۆت په‌سه‌ند کێ پهسهندیدهن سونع وێت به ده‌ست تۆ ئافهریدهن! موبهڕا جه شیرک ،عاری جه هه‌ر عه‌یب به‌ڵێ ،های عه‌لیم ئاگای سڕ غه‌یب، وەڵاڵ وە بیلال ،بهزاتت قه‌سه‌م ئه‌ورۆ که هه‌ستی منت که‌رد ره‌قه‌م جه وه‌خت و واده مهکهردم کارێ ئهرمهبی وه ده‌س من ئیختیارێ وه‌ی ته‌ور نهکهفتام نه گێجاو غه‌م دنیای بێ وه‌فای تۆ نهدیام وه چه‌م په‌ی ته‌علیم عالم زانا و ته‌وانا ئیسه که چون تۆ عه‌لیم و دانا ئاداب دنیات که‌رد به نهسیبم ناره‌زایه‌تی ئه‌عزا و تهرکیبم نازری ئه‌حکام کوللی شه‌ریعه‌ت بەو عیشق پاک پیر ته‌ریقه‌ت (خانا) جه دیوان عه‌رسه‌ی عه‌ره‌سات به قه‌ییومی وێت یاقاییم به زات نهنویسیش جه ئه‌هل مهخزوالن شوم نهکهریش جه فه‌یز فه‌زل وێت مه‌حروم کۆتایی هه‌ر حه‌وت به‌نده‌که‌ی به‌م تهرجیعه ئه‌هێنێته‌وه: وه‌رنه به زاتت جه الی زاتی تۆ مهکهرون رۆی حه‌شر من شکاتی تۆ خانا ،جگە لە حەوت بەندەکەی ،هەندێ "موناجات" ی تری هەیە .له موناجاتێکی تری دا کە ئەویشی لە قاڵبی "ته‌رجیعبه‌ند" ا داڕشتوە ئه‌ڵێ: دڵ بین شه‌رمسار دڵ بین جه جام مه‌عصیه‌ت شه‌رمسار که س نیه‌ن چون من خاطی خه‌تاکار عیبره‌ت لێم گرته‌ن تائیفه‌ی کوفار یا دائم الفضل که‌ره‌م بێ شمار احفظنی بالفضل من عذاب النار بردهن هه‌وای نه‌فس نامت جه بیرم من به‌نده‌ی موزنیب ساحیب ته‌قسیرم به ئابی سزای نار السعیرم هه‌رچه‌ند شایسته‌ی حه‌بسی ته‌قدیرم یا عظیم العفو تۆبه و ئیستیغفار احفظنی بالفضل من عذاب النار به غه‌یر جه زاتت که‌س نیه‌ن رجوم مهئیوسم که‌رده‌ن هه‌وای نه‌فسی شوم نه‌دارۆ تاقه‌ت نایره‌ی سموم فره روزهردم جه فیعلی مهذموم یا کثیر اللطف قدیم االخبار احفظنی بالفضل من عذاب النار
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
جه هه‌یهات هه‌یهات سه‌ختی رۆی مه‌حشه‌ر مهلهرزون جه خه‌وف چون شاخ عه‌رعه‌ر جه ته‌ناف بازی سیراتی مه‌حشه‌ر جه نرکه‌ی نیران نائیرهی سه‌قه‌ر یا غافر الذنب ،ذالجود جبار احفظنی بالفضل من عذاب النار گارندهی چه‌تر به‌رز بێ ته‌ناف سه‌فا به‌خش به‌زم سۆفیانی ساف ستار العیوب جه قاف تا به قاف کثیر االحسان خفی االلطاف جه شکۆی دیوان شدید العقاب خانا من جه خه‌وف زه‌مزه‌مه‌ی حساب هه‌رده‌م مواچوم په‌ی په‌رده و حیجاب چون مل به ئایر جهرگمهن که‌باب باجهتی ره‌سول سەیدی موختار احفظنی بالفضل من عذاب النار له موناجاتێکی تری دا ئه‌ڵێ: گونههکاره وێم گرانتهر جه سه‌نگ گونههکاره وێم عه‌مه‌ل نامه‌شروع شهرمهساره وێم فه‌ردا شه‌رمه‌نده‌ی بهدکرداره وێم متحیر مات مشکاالت وێم دڵ سیا و روزهرد خهجااڵت وێم رۆی سه‌فه‌ر موفلیس خاڵی مشت وێم جه تاوی عه‌زاب گیان که‌نشت وێم بێ ماوا و بێ ده‌ر قه‌بری ته‌نگه وێم چه نی خاو مه‌رگ سه‌رین سه‌نگه وێم شه‌رمه‌نده‌ی خواجه‌ی بان سه‌ره وێم چم وه‌بان فه‌رق ده‌ربه‌ده‌ره وێم به ئاهیر دۆزه‌خ دڵ که‌بابه وێم سهرئهفگهندهی جورم بێ حسابه وێم چون ته‌یر بێ په‌ڕ دڵ بریانه وێم به کرده‌ی شه‌یتان ماڵ وێرانه وێم گرفتار ده‌رد بێ ده‌رمان وێم به‌نده‌ی شه‌رمه‌نده‌ی نافه‌رمان وێم به ئیخالسی پاک تۆبه‌ی وێم که‌ردم یاران ده‌وای ده‌رد ویم به‌ردم وه‌رنه نافه‌رمان نائومێده وێم ئاخر خه‌جاڵه‌ت دۆزه‌خ زێده وێم له موناجاتێکی تری دا که پیره‌مێرد ،به ده‌سکاریه‌وه باڵوی کردۆته‌وه ،بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌که‌ی دیاری بکا یان ئه‌سڵه‌که‌ی باڵوکردبێتهوه ،ئه‌ڵێ: تەنگی نوێژی شام سەروەختی بێ وەخت ،تەنگی نوێژی شام بە ئایەی شەریف سی جزمەی کەالم بە ناوی یەزدان هەزارویەک نام نۆ قوبەی سەما بێ ستون راگر یا (محول الحال) ،نەزاو و نەمر بە (بسم اللە الرحمن الرحیم) بە (کن فیکون) کارساز کەریم بە ئایەی فتوح (نصر من اللە) بە نوقتەی نوربەخش نەخشی (بسم اللە) 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
یا نیگاداری ئەهلی ئیمانان یا (مالک الملک) ،شای ئاسمانان یا دەلیلی خێر دەرماندهگان گشت یا پەروەدگار تیپی زێبا و زشت یا پرشنگی نور دەرون پڕ جۆشان یا رەهنمای چۆڵ لێوەی لۆنگپۆشان یا ئیسمی ئەعزەم ،دانای کولی حاڵ یا نیگارندەی شه‌مسی زەڕین باڵ (یا نبی اللە ختم المرسلین) یا (رسول اللە ختم النبیین) بە پەشیمانی (تبت الی اللە) خەجاڵەتبار و بارکێشی گوناه تۆ کانی کەرەم خاوەندی رەحمەت من بەندەی زەلیل زەبونی زەحمەت هیوام بە تۆیە فەردی فریادرەس بە که‌ره‌م کاریت کبریای ئەقدەس هۆشی زیندەگیم نەماوە مردوم. وەسوەسەی شەیتان لە رێی دەربردوم (ژین ،ژ99 .112:ی تشرینی دوه‌می 9118ز) تێوەردان موناجاته‌کانی خانا ناکۆکی "فکری" یان تێدا ئه‌خوێنرێته‌وه: له حهوتبهندهکهی دا وه‌کو "جه‌بری" یه‌کی ته‌واو خۆی ئه‌نوێنێ که ویست و بڕیاری به ده‌س خۆی نیه .ئه‌و دروستکراوی خوایه و له رۆژی له دایکبونیه‌وه بڕیاری ره‌وشت و هه‌ڵسوکه‌وتی باش و خراپی دراوه و ئه‌گه‌ر باش بێ یان خراپ ،ئه‌و به‌رپرسی ره‌فتاره‌کانی خۆی نیه چونکه ئافه‌ریده‌ی خوایه. گونای من چێشه‌ن ئافه‌ریده‌ی توم؟
یا حه‌ق ئه‌ر بهدخوم ،ئه‌ر پاکیزهخوم ته‌نانه‌ت له تهرجیعهکهی دا ئه‌ڵێ: مهکهرون رۆی حه‌شر من شکاتی تۆ وه‌رنه به زاتت جه الی زاتی تۆ که‌چی له موناجاته‌کانی تری دا له خوا ئه‌پاڕێته‌وه له نافه‌رمانی و له گوناهه‌کانی خۆش ببێ و ،له ئه‌شکه‌نجه‌ی ئاگری جه‌هه‌ننه‌م بیپارێزی. "احفظنی بالفضل من عذاب النار" ئه‌م ناکۆکیه‌ی له‌م موناجاتانهدا هه‌ن ئه‌شێ به دو بار دا لێکبدرێنه‌وه: لێکدانه‌وه‌یه‌کیان ،خانا موسوڵمانێکی خاوه‌ن باوه‌ڕێکی قوڵی وه‌ها بوه ،پێی وابێ له ژیانی خۆی دا چه‌نده فه‌رزه‌کانی دینی به جێهێنابێ و ،گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌دگار بوبێ ،هێشتا ئه‌رکه‌کانی خۆی به جێنههێناوه و ،له دیوانی خوایی دا به که‌مته‌رخه‌م دائه‌نرێ ،بۆیه له خوا ئه‌پاڕێته‌وه بیبه‌خشێ. لێکدانه‌وه‌که‌ی تر ،خانا کابرایه‌کی سه‌ره‌ڕۆ بوه ،گوێی نه‌داوه‌ته رێنمایییه دینیه‌کانی ئیسالم ،به بیانوی ئه‌وه‌ی خوا وای دروست کردوه ،هه‌رچی ئاره‌زو بوه کردویه‌تی و ،هه‌رچی پێ خۆش بوه ،ئه‌گه‌رچی نافه‌رمانی و، ده‌رچون بوبێ له سه‌ره‌تاکانی دین ،به‌اڵم له دوا ساڵه‌کانی ته‌مه‌نی دا بیروباوه‌ڕی گۆڕابێ ،تۆبه‌ی کرد بێ، گه‌ڕابێته‌وه به الی "اختیار" دا ،هه‌ستی به مه‌سئولیه‌تی خۆی کردبێ به‌رامبه‌ر نافه‌رمانی و هه‌ڵسوکه‌وته چه‌وته‌کانی خۆی. ئه‌گه‌ر که‌سێ ،به تایبه‌تی رۆشنبیرێکی وه‌کو خانا ،له ناخی دڵی خۆی دا به راستی خۆی به گوناهبار نه‌زانی بێ ،ئه‌بێ بۆچی ئه‌وه‌نده به که‌ساسی له خوا بالڵێتهوه له ئاگری جه‌هه‌ننه‌م بیپارێزێ؟ 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نمونە :2رەنجوری رەنجوری ( 9225 – 9961ک) ناوی مەال عومەری کوڕی خالید بەگی شاڵەبەگیە .لە دۆڵی خەلەکان یا ناوچەی قەاڵسێوکە لە دایک بوە .دەرسی مەالیەتی تەواو کردوە و بۆتە مەال .مەالیەتی لە چەند جێگا کردوە لەوانە ناوچەی عەودااڵنی قەاڵسێوکە و ئاغجەلەر و ،سەرەنجام لە کەرکوک گیرساوەتەوە و هەر لەوێش مردوە. رەنجوری مەالیەکی رۆشنبیری سەردەمی خۆی بوە ،حاجی قادری کۆیی لە باسی شاعیرانی کوردستان دا دەربارەی پایەی ئەدەبی رەنجوری ئەڵێ" :یەکێ رەنجوری ئەهلی کەرکوکە /فیکری بیکری وەکو بوکە". وەکو خۆی نوسیوێتی " :بە عەشیرەت شاڵەبەگی و بە مەزەب شافیعی و بە تەریقەت عەلوانی و ئەبدااڵنی بوە". بەم پێیە وەکو خۆی دانی پێدا ناوە ئەمیش "ئەهلی تەسەوف" بوە ،بەاڵم ئەو زەمانە هێشتا مەوالنا خالید نەکەوت بوە باڵوکردنەوەی تەریقەتی نەقشبەندی. رەنجوری چەندین بەرهەمی لە بواری جیاوازدا لە پاش بەجێ ماوە لەوانە" :دیوان" ی شیعر ،تۆمارکردنی روداوەکانی ناوچەکە ،هەندێ بابەتی ئەستێرەوانی. دیوانی شیعرەکانی لە الیەن محەمەد عەلی قەرەداخیەوە چاپ و باڵ‌و کراوەتەوە. بابەتی دینی یەکێکە لە بابەتە سەرەکیەکانی دیوانەکەی. یەکێ لە شیعرە دینیەکانی "میعراجنامە" یە .میعراجنامەکەی بۆ گێرانەوەی چیرۆکی میعراج تەرخان کردوە کە شەوێکی گرنگە الی موسوڵمانان و ،لەو شەوەدا پێغەمەری ئیسالم بە سواری هەڵکشاوە بۆ ئاسمان و سەردانی قودسی کردوە و گەڕاوەتەوە بارەگاکەی خۆی ...ئەم جۆرە شیعرە لەو شەوەدا بە دەنگەوە خوێنراوەتەوە. یەکێ لە شیعرەکانی تری باسی باڵوبونەوەی پەتای تاعون ئەکا لە کەرکوک و ،لە خوا ئەپاڕێتەوە بەزەیی بە بەندەکانی دا بێتەوە و ،کۆتایی پێ بهێنێ. یەکێ لە شیعرەکانی تری دەربارەی نەخۆشکەوتنی خۆیەتی. یەکێ لە شیعرە درێژەکانی کە لێرەدا بۆ نمونە نوسراوەتەوە موناجاتەکەیەتی ،ئەڵێ: (کریم الذات) ی یا حەی! تۆ حەکیم( ،عظیم الذات) ی فەرد بێ شەریک ،ئەعال سیفاتی تەڕاحی نۆ ئەرز ،نۆ سەماواتی بەخشندەی عیسیان خەتای عەزیمی تاک بێ ئەندێش ،پاک بێ بیمی خەبەردار جە حاڵ هەر مار و هەر مور رۆزی دەهندەی وحوش و تیور پەی گوناکاران پۆشندەی عەیبی بینای بێ وەزیر روی پەردەی غەیبی موبەڕان جە میسل ئەزەل تا ئەبەد زات تۆ بەحرێن پڕ جە مەوج و مەد غەرقەن غەواسان جەو بەحر ئەعزەم وەسف زات تۆ نمەیۆ وە دەم (ل)56 : ..... بە ئەسمائواڵی حوسنای عەزیمت ئیستە باجەتی زات قەدیمت بە پەردەی ئەسرار سیڕ پەنهانت بە نور مەستور جە المەکانت بە دین مەحبوب وێت کەرد موشەڕەف بەو پەیک مەخفی نامشەن رەفڕەف وە مەالئیکان زومرەی موکەڕەم بە عەرش و کورسی ،بە لەوح و قەڵەم 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
بەو کەڕوبییان سەر نە پای فەرشت بەو زومرەی زهور جەو هەفت سەیانەن ئیسم زات تۆ دائیم موانان بە ئەسەد بە قەوس ،سونبلە و میزان
بەو فریشتەکان نە دەور عەرشت بەو مەالئیکان جە خەڵق پەنهانەن وە جا موقیمان هەفت ئاسمان بە حەمل ،بە سەور ،جەوزا و سەرەتان ....... ببەخشی بە لوتف رەنجوری رەنجور ئێدمەن نیاز پادشای غەفور راگەی ئەمر تۆش خاس کەردەن نیسیان رەنجوری غەرقەن نە بەحر عیسیان بیەن وە سەرژان رۆی رۆزگاران جە خاسی موفلیس ،جە عیسیان داران یا ها ئیلتیجاش وە خاسان بەردەن ئەوەند بەدفیعلیش جە حەد ویەردەن وە قاپی نیاز عەرزشان کەردم یا شا! ئەی خاسان نامشان بەردم منەت نەهەندەی رجاکارانی تۆ خۆ جای ئومێد وایەدارانی جە الی کەریمێ چون تۆ کەرەمدار ئەوان رجاچی ئەمن خەتا کار وە رجای خاسان بکەریم ئازاد ئومێدم ئێدەن بە قاپی موراد بەڵێ خۆ خاسان رجاشان گیران کەم ویریم کەردەن وێنەی کەم ویران ئومێدم ئێدەن پێم دەی ئازادی: "جە دنیا موراد ،جە مەحشەر شادی" یا شا! رەنجوری دڵ هەراسانەن ئەرجوش وە رجای رجا خاسانەن (ل)62-62 : نمونە :3مەوالنا خالیدی شارەزوری مەوالنا خالید ( 9212 – 9912ک) پاش خوێندنی مەالیەتی و دەسکردن بە وتنەوەی دەرس لە مزگەوتێکی سلێمانی دا چوە بۆ حەج و ،دوای ئەوەش بە ناو ئێران و ئەفغانستان و خوراسان دا چوە بۆ هندستان ،لە سەر دەستی یەکێ لە شێخە ناودارەکانی تەریقەت ،ئیجازەی نوێکردنەوەی تەریقەتی نەقشبەندی وەرگرتوە و گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و ئیتر دەستی کردوە بە "ئیرشاد" ی سۆفییانە .ماوەیەک لە سلێمانی و ماوەیەک لە بەغداد و سەرەنجام لە دیمەشقی شام گیرساوەتەوە تا لەوێ بە نەخۆشی تاعون مردوە. مەوالنا بەرهەمی فکری زۆری ،چ بە کتێب و چ بە نامە ،لە پاش بەجێ ماوە ،تا ئێستا هەمو بەرهەمەکانی پێکەوە کۆ نەکراونەتەوە و لێکۆڵینەوەی زانستی‌یان لە بارەوە نەکراوە .لە هەمو بەرهەمەکانی ناسراوتر "دیوان" ی شیعرەکانێتی .کە بە دەسخەت لە ناو خوێندەوارن دا دەستاودەستی کردوە و ،دو جار لە ئەستەموڵ و جارێک لە تاران و ،جارێکێش لە بەغداد ،لە ناو کتێبی "یادی مەردان" دا لە الیەن مەال عەبدولکەریمی مودەڕیسەوە ،چاپ و باڵوکراوەتەوە. مەوالنا بە کوردی و فارسی و عەرەبی شیعری داناوە. شیعرە کوردیەکانی لە چاو شیعرە فارسیەکانی دا کەم و کورت و الوازن ،هەندێکی بە لەهجەی کرمانجی خوارو و هەندێکی بە لەهجەی هەورامی هۆنیوەتەوە. یەکێ لە شیعرە درێژەکانی کە بە لەهجەی هەورامی دایناوە ،ئەم موناجاتەیە ،کە لێرەدا بە نمونە هێنراوەتەوە. ئەم موناجاتە چەند جارێ باڵ‌و کراوەتەوە بەاڵم هێشتا دەقێکی بەراوردکراوی شیکراوەی بۆ ئامادە نەکراوە. ئەمەی لێرەدایە لە بەرگی یەکەمی کتێبی "یادی مەردان" وەرگیراوە: 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
یا فەرد ئەعزەم! یا فەرد ئەعزەم یا حەی ،یا قەیوم ،یا فەرد ئەعزەم! یا شنەوەندەی ناڵەی سوبحدەم! نە پای بەندییان بەندیخانەی غەم یا نیگارندەی نۆ تاق ئەزرەق یا فەرازندەی چەرخ موعەللەق ریفعەتبەخش تەخت هەفت پایەی کەیوان یا بانی بونیان قوسور و ئەیوان نە عەرەز ،نە جیسم ،نە رۆح ،نە جەوهەر بێ زاد و نەمیر ،بێ خواب و بێ خۆر جە ئەسرار غەیب واقیف و خامۆش بینای بێ دیدەی ،شنەوای بێ گۆش بێ هەمتا و بێ میسل ،بێ شەریک ،بێ باک جە عەیب موبەڕا ،جە ئااڵیش پاک (ل)625 : ....... ....... ببەخشی گونای بەندەی روسیا یا شا! جە دەرگات ئێدمەن رجا سەرتۆق جەرگەی شەرمەسارانم من کە سەرحەلقەی گوناکارانم سفتەی نائیرەی نار حیرمانم سەرتاپا غەریق لوججەی عیسیانم جە تەقسیراتم تەقسیر نەکەردەن شەرت ئەمر تۆم وە جا ناوەردەن نادانیم بیەن ،تۆ وێت مزانی هەرچێوەم کەردەن جە نافەرمانی رەزام رەزای تۆن (الحکم لله) ئەر مسۆچنیم ،ئەر بەخشیم گوناه (استغفر الله ..استغفر الله) یەک ئەمجار بە لوتف ببەخشم گوناه (رب نجنی من عذاب النار) جورمم بێ حەدەن ،گونام بێ شومار (وال تقنطوا من رحمة الله) نەکەری مەحروم بەندەی روسیاه (یا غافر الذنب فاغفر لی وأرحم) بار عیسیانم کۆکۆ بیەن جەم نیازم ئێدەن یا حەی ،یا قەییوم خالید جە دەرگات نەکەری مەحروم (ل)625-621 : تێوەردان یەکەم، بەراورد کردنی ناوەرۆکی موناجاتەکانی خانا لە گەڵ هەردو موناجاتی رەنجوری و مەوالنادا جیاوازیەکی بنەڕەتی لە گوتارەکانیان دا هەیە .خانا راستەوخۆ ،بە بێ "واسطە" و بە بێ "شەفیع" و "تکاکار" ،رو لە خوا ئەکا و ،لە گەڵی ئەدوێ ،لە کاتێک دا رەنجوری و مەوالنا سەرەڕای ئەوەی خۆیان راستەوخۆ رو لە خوا ئەکەن، سەدان پێغەممەر و ئەولیا و پیاوچاکیان کردوە بە "شەفیع" و "تکاکار". دوەم، زمانی دەربڕینی موناجاتەکان جیاوازن لە زمانی شیعری ئاسایی .هەر سێ شاعیر ژمارەیەک وشەیان بەکارهێناوە لە شیعری ئاسایی دا بە دەگمەن بە کارهێنراون ،لەوانە :ژمارەیەکی زۆر زاراوەگەلی عەرەبی – قورئانی و عیرفانی ،هەروەها ژمارەیەکی زۆر زاراوەگەلی فارسی – کوردێنراو ،وەکو :نیگارندە ،شەرمندە، 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
سەرئەفگەندە ،بەخشندە ،دەهندە ،پشندە ،نەهەندە ،شنەوەندە ،فەرازندە ،کونەندە ،نومایندە ،فرۆزندە ،رەهانندە، روبایندە ،بەخشایندە ،گیرندە ،زەنندە... سێیەم، ستونی هۆنراوەیی هەردو موناجاتی رەنجوری و مەوالنا تا رادەیەکی زۆر بە یەک شێوە داڕێژراون، هەریەکەیان لە سێ بەش پێکهاتوە: بەشی یەکەم ،سەرەتاکەیەتی ،تەرخان کراوە بۆ ستایشی گەورەیی و توانایی پەروەدگار و بەزەیی بێ ئەندازەی. بەشی دوەمی ،کە درێژترین پارچەی ستونی هۆنراوەکەیە ،تەرخان کراوە بۆ هانابردن بۆ پیرۆزیەکانی ئیسالم، شفاعەتکاران و سوێن ددانی یەزدان و ،هاوار لە پیاوچاکانی خواپەرست ببنە تکاکار لە الی پەروەردگار وەاڵمی داواکانیان بداتەوە و، بەشی سێیەمی ،کۆتاییەکەیەتی ،تۆبە لە کردەوەی رابوردو .پاڕانەوەی شاعیرە کە خوا لە گوناحی و تاوانی بەدکرداری ،بەدرەفتاری ،بەدگۆیی ،نافەرمانی ...بیبەخشێ.
سێیەم ،الوانه‌وه – مه‌رسیه: گەورەترین ترسی مرۆڤ لە مردن بوە. رازی ژیان و مردن هەتا ئێستاش گەورەترین مەتەڵی هەڵنەهێنراوی مرۆڤە. ئەگەرچی زۆرایەتی کورد موسوڵمانی باوەڕدارن و ،ئیسالم باوەڕی بە مردن و زیندوبونەوە هەیە و ،باوەڕی وایە دوای مردنی "ئەم دنیا" ژیانێکی جاویدان "لەو دنیا" چاوەڕێی ئەکا .تەنانەت ئەوانەش کە لە سەر "ئۆلی ئیزەدی" ن و یا لە سەر "ئایینی یارسان" ن باوەڕیان بەوەیە دوای مردن گیانی مردو ئەچێتە کەس یا شتێکی ترەوە ،کەچی مردن لە الی کورد بە گشتی بە موسوڵمان و ناموسوڵمانەوە کارەساتێکە وەکو هیچ کارەساتێکی تر نیە ،بۆنەیەکە وەکو هیچ بۆنەیەکی تر نیە .بۆیە مەراسیمی مردن و ناشتن و پرسە شتێکی تایبەتیە. الوانەوەی ناو پرسە بەشێکە لەو مەراسیمە و ،هۆنینەوەی شیعر چ بۆ سەر کێلی گۆڕی مردوەکە و چ بۆ زیندو راگرتنی یادەکەی ،بەشێکە لە نەریتەکانی کوردەواری" .الوانەوە – مەرسیە" ش ئەچێتە ئەم چوارچیوەیەوە. الوانه‌وه یا شیوه‌نی مردو که یه‌کێک بوه له بابه‌ته‌کانی ئه‌ده‌بی گۆران ،ئه‌چێته خانه‌ی "شیعری موناسه‌به‌ت" ه‌وه ،الوانه‌وه بۆته دیارده له مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بی گۆران دا .که‌م شاعیری گۆران هه‌یه شیوه‌نی بۆ یه‌کێ نه‌کردبێ ،به‌اڵم ئه‌وه‌ی ئێستا له به‌ر ده‌س دایه ره‌نگه مه‌وله‌وی له هه‌مویان زۆرتر شیوه‌نی گێڕا بێ. شیعری الوانه‌وه چه‌ندین جۆرن:
جۆری یه‌که‌م، ئه‌وانه‌ن له ده‌رونی شاعیره‌وه ده‌رچون ،ده‌نگدانه‌وه‌ی ناخی پڕ له ئاخی ده‌رونی شاعیره به‌رامبه‌ر مردوه‌که، له‌وه‌دا له گه‌ڵ هه‌ست و سۆزی خۆی دا راستگۆ بوه ،شیوه‌ن بۆ خۆشه‌ویستێکی ئه‌کا به یه‌کجاری له ده‌سی چوه .مه‌رج نیه ئه‌م خۆشه‌ویسته هه‌میشه هاوسه‌ره‌که‌ی بوبێ ،به‌ڵکو ئه‌شێ هاوڕێیه‌کی نزیکی بوبێ. حه‌مه ئاغای ده‌ربه‌ند فه‌قه‌ره (تالعی) به قه‌سیده‌ی "گڵکۆی تازه‌ی یار" و ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی به قه‌سیده‌ی "گڵکۆی تازه‌ی له‌یل" شیوه‌نی بۆ مه‌رگی خۆشه‌ویسته‌که‌ی کردوه. 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نمونە :1ئەحمەد بەگی کۆماسی گڵکۆی تازه‌ی له‌یل ئارۆ شیم وه سه‌ر گڵکۆی تازه‌ی له‌یل نه پایه‌ی مه‌زار ئه‌و له‌یلی پڕ مه‌یل جه دیده‌م واران ئه‌سرینان چون سهیل سه‌نگی مهزارش گرته‌م نه ئاغوش شیم وه سهرینش وه دڵه‌ی پڕ جۆش موباره‌کت بۆ یانه‌ی بیدی چۆڵ واتم :ئه‌ی دڵسۆز قه‌یسی لۆنگ وه کۆڵ من مه‌جنونی تۆم ،وه‌ی ته‌ور پێم ئامان سه‌ر هوردا نه خاک سه‌وڵی خه‌رامان بێزارم جه گیان ،رازیم وه مه‌رده‌ن کۆچی بێ واده‌ت کارێ پێم که‌رده‌ن شاد بۆ به گه‌ردم زهالن و شه‌ماڵ وه‌خته‌ن چون قه‌قنه‌س ته‌ن بۆ وه زوخاڵ ته‌ن بوه خۆراک وه‌حشیانی چۆڵ یاخو به وێنه‌ی قه‌یسی لۆنگ وه کۆڵ سه‌وگه‌ند به‌و خااڵن فهیرۆزهی خۆش ره‌نگ به‌و ده‌سته زوڵفان پهشێویای پای سه‌نگ من و تۆ وه جه‌ور جیا که‌رد جه هه‌م جه‌و ساوه گه‌ردش چه‌رخی پڕ سته‌م من مام په‌ی ئازار جه‌فای رۆزگار تۆ بردهن وه خاک سیای ته‌نگی تار هه‌ر له‌یل لهیلمهن نه هه‌رده‌ی دوجه‌یل هه‌ر رۆ چون مه‌جنون خاتر جه غه‌م که‌یل چهنیو جه‌فا و جه‌ور دایم سهودامهن غه‌مان ،پهژاران ،ره‌فیقی رامهن قافڵه‌ی فامم به تاراج بردهن سپای غه‌م به‌ی ته‌ور هجوم ئاوردهن چون جای مارانگاز زوخاو مه‌یۆ لێش زامتان سه‌خت ئه‌ی دڵه‌ی پڕ ئێش کافر به‌زه‌ییش مه‌یۆ پێمهدا شه‌و که‌یله‌ن زوخاو وه الی جێمهدا چون ئاهوی ته‌نیا سه‌ر لێم شێویان یانه‌م وێرانه‌ن ،ده‌ردم دێویان یه‌کجار وه‌سواسه‌ی ته‌نیایی تۆمه‌ن شه‌وان زاری و شین ،رۆوان رۆرۆمهن کێن هامڕازت سوبح و ئێواران حاڵی تۆ چێشه‌ن شای وه‌فاداران مودارات چۆنهن له‌یلی نازپه‌روه‌ر نه‌و سه‌رای تاریک پڕ خه‌وف و خه‌ته‌ر کێن هاو ره‌فیقی له‌یل و نههارت چ ته‌ور موریای چۆنهن قه‌رارت چ تهورهن خااڵن فیرۆزهی وه‌ش ره‌نگ ئه‌و ساردی هه‌وای سه‌ردی سیاسه‌نگ کام سه‌نگی سیا هان جه باڵینت جه باتی باهوی قه‌یسی غه‌مگینت داخم ئه‌و داخه‌ن له‌یلی خاتر ته‌نگ ئه‌و ده‌سته‌ی زوڵفان پهشێویای پای سه‌نگ ئێستا په‌شێوان چون ره‌یحانه‌ی هه‌رد وه چنگی چلچهنگ تۆ تاتات مهکهرد ئه‌و قه‌یسی قه‌تران شه‌ڕئه‌نگێزی تۆ ئه‌و دیده‌ی مه‌خمور ئاهوبێزی تۆ بێ ره‌ونه‌ق بیهن چون نه‌قشی روی سه‌نگ ئێستا نه گه‌ردش چه‌رخی نیلی ره‌نگ زینده‌گی جه ال‌م ژاری مار نه‌بو سایه‌ی چێش سۆمای دیده‌م تار نه‌بو ته‌مام حه‌سره‌تان وه دڵ به‌رده‌نی تۆ خه‌ریکی قه‌بر سیای سه‌رده‌نی زینده مهگێڵۆم نه روی سه‌ر بسات من ته‌نیا چون قه‌یس لێوه‌ی غه‌م خهاڵت
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
وه‌لحاسڵ هه‌رچه‌ند شین و زاریم که‌رد نه پای قه‌بری له‌یل بێ قه‌راریم که‌رد یه‌کجار بڵێسه‌م جه گه‌ردون ویه‌رد نه جواو دا پێم نه زه‌ڕه ده‌نگ که‌رد دیسان هه‌م جه نۆ واتم: ئه‌ی دڵسۆز حه‌کیمی ده‌رمان ده‌ردی مه‌جنون دۆز مهر عه‌هدی وه‌رین جه یادت شیه‌ن یانی چێش مه‌یلم جه ال‌ت که‌م بیهن وه‌ی جامه‌ی سیای یه‌خه پاره‌وه من وه‌ی دڵه‌ی خار بێ قه‌راره‌وه خاکی یانه‌ی نوێت وه چه‌م مهماڵۆ هام نه سه‌رینت زار زار مهناڵۆ جه ئالوده‌ی سه‌خت شین و زاری من تۆ هیچ نیت وه قه‌ید بێ قه‌راری من مهعلومهن جه ال‌م مه‌یلت بیهن سه‌رد نمه‌دی جواو خاڵ بوخته‌ی بێ گه‌رد جه‌و یانه‌ی تازه‌ی حهسرهتناکهوه دیم سه‌دایێ نه‌رم جه تۆێ خاکه‌وه ئاما وه گۆشم چون هه‌رده جاران واتش :ئه‌ی مه‌جنون وێڵی کۆساران بێ واده که‌رده‌ن من جه تۆ جیا سه‌وگه‌ند به واحید فه‌ردی بێ هه‌متا فره سه‌نگ و خاک وه جه‌سته‌م باره‌ن رای جواو نیه‌ن دڵ بێ قهرارهن جه ته‌ئسیری خاک ،هه‌وای سه‌ردی سه‌نگ رێی جواو نیه‌ن چه‌نیت که‌رۆ ده‌نگ نازارانی وێم جه یادم به‌رده‌ن خانه‌ی خاک وه‌ی ته‌ور مهحبوسم که‌رده‌ن هه‌رچه‌ن سه‌ر وه سه‌نگ سیا مه‌ده‌ری به‌ڵێ هه‌رچه‌ن شین ،زاری مه‌که‌ری بشۆ زاری که‌ر په‌رێو به‌ختی وێت فایدهش نیه‌ن سود نه‌دارۆ پێت جه نهخوهی وه‌فاش دایم هه‌ر جه‌فان په‌ی چێش ئه‌ی دنیا خه‌یلێ بێ وه‌فان یه‌ک یه‌ک وه زنجیر عهیارس به‌سته‌ن که‌س جه قه‌یدی دام مهکرش نهڕهستهن هیچ که‌س جه دامش بهرنهشی وه به‌ر جه ئه‌وه‌ل دنیا تا وه رۆی مه‌حشه‌ر ئاخر سه‌ره‌نجام ره‌نجه‌ڕۆ مه‌بۆ هه‌رکه‌س دڵشاد بۆ وه‌ی دنیای بێ پۆ ئاخر سه‌ره‌نجام ئه‌ی جاگه جاتهن هه‌رچه‌ند په‌رێو من تۆ ئهلوهداتهن (ل :225-226 :خه‌زنه‌دار)
سه‌رچاوه:
ئەم شیعرە چەند جارێ باڵوکراوەتەوە ،هەندێ جار بەشێکی و هەندێ جار هەموی ،هێشتا دەقێکی بەراوردکاری باڵونەکراوەتەوە ،بڕوانە: د .مارف خه‌زنه‌دار ،مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی ،ل .226 – 297ئەم دەقەیان لەو وەرگیراوە. دیوان ئەحمەد بەگی کۆماسی ،بااهتمام محمد علی سلطانی ،تهران – .9281
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نمونە :2مەولەوی مه‌وله وی ،مەرگی هاوسەرەکەی ،کارێکی زۆری کردۆتە سەر ژیانی رۆژانەی ،دڵ و دەرونی هەژاندوە ،بۆتە سەرچاوەی تەقینەوەی هەستی ناسک و سۆزی بە کوڵی ،کە رەنگی داوەتەوە لە چەندین قەسیدەی بە سۆزدا ،نە یەک و نە دوان و نە سێیان ،کە ئەمەش نیشانەی کوالنەوەی بەردەوامی ئەم کۆستە بە ئازارە بوە ،لەگەڵ ئەوەی هەمو ئەم شیعرانەی بۆ یەک مە بەست و بۆ یەک بابەت هۆنیوەتەوە ،کە ئەویش شیوەنە بۆ هاوسەرەکەی، کەچی نەک هەر دوبارەبونەوەی تێدا ناخوێنرێتەوە ،بەڵکو هەمیشە تازەکردنەوەی تێدا ئەبینرێ ،گەشتێ بە دیوانەکەی دا ئەمە دەر ئەخا ،له‌وانه: ئەی رۆشنیی چەم! تاکەی تەشریف بەر لێاڵوی سادەی! هوناوەی هون کەر پەی چێش قیبلەکەم عەزم سەفەر کەرد سێاڵو دو‌ریش ریشەی هەستیم بەرد بینایی وە راست دڵەی پڕ دەردم ئای چەند سەرسەخت بیم لوای نەمردم ...تادوایی (ئەلف)91 : ئیمساڵ نەوەهار چون خەزان سەرد بەرگ وەرد باغ مەعدوم بەرد پەی هەرد مشیۆ تاڵەی من خیالف ئەنگێز بۆ وەر نە کەی کێ دی وەهار گوڵڕێز بۆ؟ ...تا دوایی ( ئەلف)22 : ئەدای پەشێویی حااڵت جەستەم دورەن جە تەحریر خامەی شکستەم ...تا دوایی (ئەلف)21 : دڵەی دڵ وە مەی مەیل لەیلێ کەیل مەحرەم وە رازان خەڵوەت خانەی لەیل النەی حەلقەی زوڵف عەنبەربۆی شەوڕەنگ هامدەم جای تەنگ ئەلحەد سەرای سەنگ ...تادوایی (دال)9 : دوریت دیارەن چەند ساحیب نێشەن تۆی دەرون وە خار نێشێ و تەر رێشەن ...تا دوایی (دال)92 : شورای عاشوران دیسان بەزمش بەست موحەڕەم ئاما ،مەحرەم شی نە دەست ...تادوایی (شین)1 : گەرد ئالودەن دەور مەزار لەیلێ ئاوپاشی و مااڵش الزمەن خەیلێ 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
خادمیی توربەت نازک ئەندامان پەی دیدە و موژگان مەعدومی ئامان ...تا دوایی (گاف)9 : مەرگت دێوەلول ،خەمان دێونان بونیاد خەرمان عیرفان شێونان جە دیدە و دەماخ ،جە گۆش و گەردەن دوریت نماز کام زامدارتەر کەردەن ...تا دوایی (میم)1 : مەرگی کۆماسی مەولەوی لە گەڵ کۆماسی هاوڕێی نزیک بون ،چەندین نامەی شیعری‌یان گۆڕیوه‌ته‌وه .بە شیعر هەواڵی یەکتریان پرسیوە .کە مردویشە دیارە کارێکی ناخۆشی تێ کردوە .مەولەوی بۆ مەرگی کۆماسی ئەم شیعرەی هۆنیوەتەوە: یاران بەرشییەن جە زێد و زامەن گرد تەفرەقە بین چون خەیاڵی مەن گەرد کۆچشان ئانا دیارەن دەک لێاڵویت بۆ چۆنت قەرارەن سەنگی بار هۆش ،پێش بار فامت دەوار شاری ،چیخ ئارامت لوان چەنی کۆچ خاڵۆکەی هامفەرمد ئیستە بار وستەن نە هەوارگەی هەرد تۆ چێش مەکەری کەم هۆش کەم فام پەرێ عەیب و عار مەندەنی جە ال‌م ساچەنی ئەرواح یاوە وە یاران با تەن بۆ وە سەنگ مەندەی هەواران (یێ)2 :
جۆری دوه‌م، ئه‌وانه‌ن که شاعیر بۆ دڵدانه‌وه و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌می دۆستێکی هۆنیوێتیهوه .سه‌ره‌خۆشی لێ ئه‌کا ،هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌بڕێ .له‌مه‌دا هه‌مو جار شاعیر نه‌یتوانیوه سۆزی راستگۆیانه‌ی تێدا ده‌رببڕێ ،به‌ڵکو وه‌کو به‌شێ له پیشه‌ی شاعیری له به‌ر خاتری که‌سێکی نزیکی دایناوه. مه‌حمودی یاروه‌یس دۆستێکی نزیکی مه‌وله‌وی بوه .کوڕێکی گه‌نجی ئه‌م دۆسته‌ی به گولله‌ی وێڵ له راودا کوژراوه .مه‌وله‌وی چه‌ند شیعری به بۆنه‌ی کوژرانی ئه‌و گه‌نجه‌وه داناوه .دیاره روداوێکی وا ناخۆش کار له هه‌ر که‌س ئه‌کا ،به تایبه‌تی که له نزیکه‌وه ناسیبێتی ،به‌اڵم زیاتر له‌م کارتێکردنه ،شیعره‌کان بۆ دڵدانه‌وه‌ی باوکێتی ،که دۆستی مه‌وله‌وی بوه. له یەکێ لەو قەسیدانەدا ئەڵێ:
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
چ وەخت وادەی ئەی گوفتارمەن
پزیسکەی چەخماخ کافیی کارمەن تا ئەڵێ: ریشەی جەرگەکەم بڕیا ،رۆڵەرۆ پەردەی سەبوریم دڕیا ،رۆڵەرۆ داخان گشت وە خاک بەردەم رۆڵەڕۆ وە ناکام هیجرەت کەردەم ،رۆڵەڕۆ ئەتفااڵن مەدهۆش بێ تۆ ،رۆڵەڕۆ خان و مان خامۆش بێ تۆ ،رۆڵەڕۆ خاتونان بێ هۆش بێ تۆ ،رۆڵەڕۆ (پێ)2 : تەڵمیت سیاپۆش بێ تۆ ،رۆڵەڕۆ بەمجۆرە بەردەوام ئەبێ ،بەاڵم هەر بەوەندە دانەکەوتوە چەندین قەسیدەی تری بە هەمان بۆنەوە هۆنیوەتەوە، ئه‌م پایەی دۆستایەتی کوڕکوژراو لە الی مەولەوی و پایەی خۆشەویستی کوژراو لە الی باوکی کە دۆستی مەولەوی بوە ،ده‌رئه‌خا. سەرەڕای ئەم شیعرە چەندین قەس یدەی بە هەمان بۆنەوە بۆ هەمان کەس داناوە .بڕوانە ،شیعرەکانی( :ئەلف: ( ،)9پێ(، )2 :تا( ،)7 :نون.)96 : مه‌وله‌وی له‌گه‌ڵ به‌گزاده‌کانی جاف دۆست بوه .له‌گه‌ڵ مه‌حمود پاشا ئاڵوگۆڕی نامه‌ی کردوه .له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و هه‌ندێ له خێزانه‌کانیان تێکه‌اڵو بوه .به بۆنه‌ی مه‌رگی ههندێکیانەوە مەرسیەی نوسیوە .بۆ نمونە بڕوانە: بۆ مەرگی هەندێ له خانمەکانی جاف ،شیعرەکانی( :پێ( ،)7 :میم)2 : بۆ مه‌رگی هه‌ندێ له پیاوه‌کانیان شیعری( :میم )9 بۆ که‌سێکیش که بە گەستنی مار مردوە شیعری( :پێ)2 : بۆ کەسێکی تر کە لە راودا هەڵدێراوە شیعری( :خێ)2 :
جۆری سێیه‌م، ئه‌وانه‌ن بۆ که‌سایه‌تیه‌ک وترابن که شاعیر له نزیکه‌وه هاوڕێیه‌تی یا ناسیاوی له‌گه‌ڵی نه‌بوه ،به‌اڵم ناوبانگی بیستوه ،چونکه که‌سایه‌تیه‌کی هه‌ڵکه‌وتو بوه له بوارێکی دیاریکراودا ،له‌وانه بواره‌کانی ئه‌ده‌بی ،زانستی، کۆمه‌اڵیه‌تی ،سیاسی ،به مردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگا زه‌ره‌ری لێ که‌وتوه. نمونە :1میرزا شەفیع میرزا شەفیع ،هاوڕێی میرزا ئەڵماس خان بوە ،نامەی شیعری‌یان لە گەڵ یەکتر گۆڕیوەتەوە .لە شیوەنی میرزا ئەڵماس خان دا وتویەتی: میرزام خامۆشان موبارەکت بۆ مەئوای خامۆشان نۆشت بۆ بادەی بێهۆشی نۆشان رەفیق مەجلیس جەرگەی مەی نۆشان سزای گۆڕئەفشار وە لێت ئاسان بۆ ئومێد وە ئیعجاز دوعای خاسان بۆ کزەی تەمورە کەس نەیۆ پێوە دمای ئەڵماس خان خان الڵ شێوە توڵی دەس نیشان ژ وێت نەداری میرزام یە دەردم من کەردەن کاری هەم شادی و هەم زەوق ،هەم چراغتەن فرزەند هەر خاسەن میوەی باغتەن کۆری دوژمنان ،شادی یارتەن هەروەخت بمیری ئەو جا دارتەن 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
وە ناز مەگێڵۆ نە دیواخانت وە شاد مەکەرۆ سەیر باخانت فرزەند عەزیز مەگیرۆ دەستت وەختێ کە پیری مەکرۆ قەسدت رۆحم شەرمەندەی خودا و بەندە بۆ ئەر ئیمساڵ تەڵێ گوڵم کەندە بۆ گڵ وە دیدەم بۆ پەی چێشمەن گوڵ پێی چێش گوڵ ،میرزام ها نە سەرای گڵ باوەردێ یاران بەرگێ جە پەاڵس تا پۆشۆ شەفیع جە دمای ئەڵماس (رۆژنامەی کوردستان ،تاران ،ژ 22 ،79رەبیعولئەوەل) نمونە :2رەنجوری رەنجوری بە شیعر شیوەنی بۆ چەند کەسایەتیەک کردوە ،کە رەنگە لە سەردەمی ئەودا ناسراو بوبن ،بەاڵم ئێستا رەنگە تەنیا لەو شیعرانەدا یادیان زیندو بێ ،لەوانە :شێخ ئەحمەدی بۆنخۆش ،سڵێمان ئاغای زەنگنە (زەبونی) ،وەلی دێوانە. لەو شیعرەی دا کە به بۆنه‌ی مردنی وه‌لی دێوانه‌وه دایناوە ،ئەڵێ: هامسەران ماتم یە خەیلێ وەختەن دڵ عەجەب ماتم مات و پەشێو حاڵ رو نە زوڵماتم بێزار جە شادی روی سەر بیساتم .... پەی چێش؟ پەرێ مەرگ میرزای زەمانە مەنشور نە عالەم وەلی دێوانە (.....د وەلی)11 : نمونە :3مه‌وله‌وی بۆ زانایه‌کی ئاینی داناوه( .سین)1 :
جۆری چواره‌م، هه‌ندێ له‌م شیعرانه بۆ تۆمارکردنی ساڵی مردنی هه‌ندێ له‌مانه هۆنراوه‌ته‌وه .له هه‌ندێکیان دا ساڵی مردنه‌که‌ی به ژماره و هه‌ندێکی تری به "حسابی ئه‌بجه‌دی" دیاری کراوه. نمونە :1مه‌وله‌وی ساڵی مردنی چه‌ند که‌سێکی به حسابی ئه‌بجه‌دی دیاری کردوه ،لەوانە: دڵ په‌ی ته‌ئریخ وات ،وه ده‌م ده‌رده‌وه: ئه‌ی وای وه‌ی دنیاش تاریک که‌رده‌وه (دال)98 : (ای وای وی دنیاش تاریک کرده‌وه)9277 : 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
به ئامین جه شه‌ڕ دۆزه‌خ ئازاد بی وه سه‌یر ره‌حمه‌ت ئه‌به‌دی شاد بی (فێ)5 : (به امین جه شر دوزخ ازاد بی)9258 : بنویس وه هوناو دڵ نه په‌رده‌ی جه‌رگ: (نادر شیخ علی )9275 :په‌ی ته‌ئریخ مه‌رگ شاعیرانی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی "شیعری شیوه‌ن" یان له پاش به جێ ماوه ،نیو ئه‌وه‌نده "شیعری شادی" ان له دوای خۆیان به جێ نه‌هێشتوه.
چوارەم ،سکااڵ له پیری نمونه :1بێسارانی بێسارانی له سااڵنی پیریی ته‌مه‌نی دا له شیعرێکی دا په‌شیمانی ده‌رئه‌بڕێ له‌و کرده‌وانه‌ی له سه‌رده‌می گه‌نجێتی دا کردویه‌تی و خۆی باس ئه‌کا چی کردوه ،ئه‌ڵێ: ته‌رسا بهردهنم راسهن سوجده‌ی ده‌یر ،ته‌رسا بهردهنم مه‌ی نه پای مینبه‌ر مه‌سجید وهردهنم ته‌جدیدی مه‌زهه‌ب عیسا کهردهنم دینم دان جه الی دینی مهیفرۆش فتوای به‌رهه‌مه‌ن گێرتهنم نه گۆش کێشانم جاڕوی ده‌وری بتخانان ...هتد کهردهنم نه دۆش خه‌رقه‌ی رههبانان (تێ)8 : بێسارانی له سه‌رده‌می گه‌وره‌بونی ته‌مه‌نی دا داخ بۆ سه‌رده‌می مناڵی ئه‌خوا ،که ئه‌وسا خه‌می له بیردا نه‌بوه، گوێی به تانه‌ی ئه‌م و ئه‌و و خۆشی و تاڵی ژیان نه‌داوه ،ژنی جوان و کچی گه‌نج خۆیان لێ نه‌پاراستوه و شه‌رمیان لێ نه‌کردوه ،ئه‌میش یاری له‌گه‌ڵ کردون ،چۆته باوه‌شیانه‌وه ،نازداران روخساری خۆیان لێ نه‌شاردۆته‌وه ،به ئاره‌زوی خۆی سه‌یری ئه‌گریجه بۆنخۆشه‌کانی کردون .به‌اڵم ئێستا به هۆی سه‌رکه‌وتنی ته‌مه‌نیه‌وه سڵی لێ ئه‌که‌نه‌وه ،ئه‌ڵێ: ئاخ په‌ی مناڵی ئاخ وا درێغا په‌رێ مناڵی گۆشه‌ی خاترم جه خه‌م بی خاڵی القهید بیم جه تان ،جه وه‌شی و تاڵی مهشیم وه باوه‌ش نازک نازاران هه‌ر بازیم مهکهرد من چه‌نی یاران مهکهردم سه‌یران زوڵفی وه‌ش بۆشان نازاران جه‌مین لێم نمهپۆشان نازاران یه‌ک یه‌ک لێم مه‌که‌ران سڵ ئیسه جه شومی زه‌مانه‌ی باتڵ (ئەلف)9 :
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
ئاخ هه‌ڵکێشان بۆ سه‌رده‌می مناڵی ،گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه ،جۆرێکه له زیندوبونه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری ،جۆرێکه له "نۆستاڵجیا" بۆ رابوردیهک که ناگه‌ڕیته‌وه. که‌چی له شیعره‌کانی تری دا "نۆستاڵجیا" که‌ی ئه‌گۆڕێ به په‌شیمانی له‌وه‌ی له سه‌رده‌می گه‌نجی دا کردویه‌تی و ،رو وه‌رئه‌گێڕێ له دنیا و خۆشیه‌کانی و ،به‌ره‌و خه‌مینی و نائومێدی و ،ده‌س هه‌ڵگرتن له ژیان و ،باسی مردن و گۆڕ ئه‌چێ و داوای تۆبه ئه‌کا ،ئه‌ڵێ: ..... ئانه گشت جه وه‌خت نادانیم بیهن فه‌سڵی سه‌رمه‌ستی و جه‌وانیم بیهن فه‌سڵی پیریمهن ،جه‌وانیم ویه‌رد ئیسه ها جه گشت په‌شیمانیم به‌رد نۆبه‌ی تۆبهمهن ،که‌ره‌مدار تۆبه! (تێ)8 : واده‌ی پیریمهن ،یاوانم نۆبه به پێی ئه‌و گریمانه‌یه‌ی دایان ناوه که بێسارانی له سااڵنی ( 9992 – 9152ک) ژیاوه ،ئه‌بێ ته‌مه‌نی ده‌وری 61ساڵێ بوبێ ،به‌اڵم وه‌کو بێسارانی له شیعره‌کانی دا ده‌ری ئه‌بڕێ ئه‌بێ ته‌مه‌نی له‌وه زیاتر بوبێ. مەولەوی پیری خۆی و ئەم شیعرەی بێسارانی بە جۆرێ کاری تێ کردوە یەکێ لە بەیتە سەرەکیەکانی تێهەڵکێشی شیعرێکی خۆی کردوە ،لە هەمان بابەت قەسیدەیەکی داناوە. نمونه :2خانای قوبادی خانا چه‌ند شیعرێکی هه‌یه سکااڵ له ده‌س پیری ئه‌کا .له شیعرێکی دا که ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته 51ساڵ به دڵته‌نگیه‌وه ،ئه‌ڵێ: په‌ی سه‌نه‌ی ساڵم دیام وه تاریخ په‌ی سه‌نه‌ی ساڵم په‌نجا و چوار بیم هه‌ره‌س به ماڵم پیری وه بێده‌نگ بی وه زهواڵم که‌ساد بیم جه به‌ین جه‌مع ئینسانی ساقیت بیم نه جه‌مع جه‌رگه‌ی جوانی وهڵگ جوانیم یه‌ک یه‌ک که‌نده‌وه وه‌یشومه‌ی پیریم هه‌وا سه‌نده‌وه بازئاسا مه‌دام چنگ نهسینهی که‌و ئه‌وسا جوان بیم جه پڕتاف ده‌و جه یهکفرسهخی مهپێکام جه دور ساحیب ماردم بیم سه‌یادان ده‌ستور سهررم (!) مهگرتم هه‌ر کامی تۆڕ بی چه‌رخ ئاسا و شاهێن شکارم پۆڕ بی که‌ڵ رهم جه شاخان ماوهرم به وار به‌و نیمنیگای عه‌ین ئیشاره پێوار تیژتهر جه شاهین شنقاڕ نه تاودا شه‌وان مهگرتم سه‌رسه‌وز نه ئاودا مهنشتن نه فه‌رق سه‌رپه‌نجه‌ی باڵم شابازان القهید جه تانه‌ی تاڵم وه بی حه‌لقه‌ی دام مهکێشام نه خه‌و شیرین شابازان ته‌ییار تیز ڕه‌و هه‌ر پولێ سه‌خت بی مهکهردم گوزه‌ر ئه‌ندێشه‌م نه‌بی جه شاهی قه‌یسه‌ر ریزه‌ی ره‌نج (!) جهپام نهمهکهر ئاخێز به‌و ته‌ور جه شه‌وان مشیم وه پارێز 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
شون پام نه‌بی شیم وه ریزدا(!) نه‌فه‌س مهگرتم جه پایهریزدا هامراز باز بیم سۆنهگیر نه‌بیم هه‌رتا جوان بیم وه‌ی ته‌ور پیر نه‌بیم وێنه‌ی سکه‌ی قه‌ڵب بهدنامم که‌رده‌ن ئیسه هاپیری سه‌رسامم که‌رده‌ن شه‌رمه‌نده‌ی عه‌رسه‌ی رۆی قیامه‌تم ئیسه سه‌رگه‌ردان رای نه‌دامه‌تم ئیمان ئاوبردهی عسیان وه‌رده‌ی وێم نا‌ئومێد جه فیعل عه‌مه‌ل که‌رده‌ی وێم به عه‌فوی عه‌زیم بێ شوماری وێت مه‌گه‌ر هه‌م به فه‌زل که‌ره‌م داری وێت نه‌ی به‌حر عسیان عه‌زیم ئوفتادم بویری نه‌ی جورم جه حه‌د زیادم ئهرامهندهی حه‌شر رۆی قیامه‌تم وه‌رنه روسیای قاپی ره‌حمه‌تم هه‌رچه‌ندی خانا پڕ گونههکارهن به -التقنطوا -ئومیدهوارهن نمونه :3ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی پیری ئاخ پیری ،داد له ده‌ست پیری له گیان بێزاری و زویری و دڵگیری مایه‌ی حه‌سره‌ته نیه ته‌دبیری گریمان وتیان میری و گزیری کفنی موی سپی به به‌ده‌ن بڕیم هێزی جوانی له به‌ده‌ن بڕیم ده‌رون وه‌ک جانتای کۆکه و پژمه و ده‌رد دڵ بو به یاتاغ ناڵه و ئاهی سه‌رد له‌ش گرفتاری سستی و زه‌بونی چاو چاوه‌ڕوانی رۆینی رونی کوا ئه‌و ده‌ماخه‌ی ئه‌م روانیه جوانان له گه‌ڵ نازداران که ئه‌چومه گه‌شت من رائهکشام له ناو گواڵن دا شه‌وی مانگه‌شه چرپه‌ی ناو گواڵن خۆ وردهرازی ته‌نیایی گوێ ئاو گا دهسکهگوڵم ئه‌به‌ست بۆم ئه‌برد تایێ له‌و ده‌سکه‌ی ئه‌دایه ده‌ستم ئینجا ئه‌توانی به باده‌ی مه‌ستی ئه‌وسا له په‌رده‌ی گریشمه و نازا له‌و به‌یانه‌وه سفیده‌ی به‌یان
ئه‌که‌وته شوێنم بۆ په‌نای باخان کێو و شی‌و و ده‌شت لێم ئه‌بوه به‌هه‌شت کچان له سه‌ودای دهستهمالن دا باغ به‌ره‌ڵدا بو تااڵن هه‌ی تااڵن نه‌شئه‌ی دڵداری ئه‌هێنایه ناو ئه‌و باوه‌شێنی روی خۆی پێ ئه‌کرد ئه‌ی گوت بیخه‌ره سه‌رچاوی مه‌ستم ماچ که‌ی به بیانوی شێتی و سه‌ربه‌ستی دوگمه‌ی سه‌رپه‌رده‌ی به‌یان ئه‌ترازا وه‌ک پێشخانه‌ی نور ئه‌که‌وته مه‌یدان
ئێستا وا پیری کردیه شه‌وی تار لێاڵیی هێنا به دڵ و چا‌وا ئه‌مه‌وێ یادیان بێنمه‌وه خه‌یاڵ له جێی قه‌هقه‌هه و ده‌نگی نازداران ئه‌مه ئه‌نجامی دنیاکهمانه هه‌روا ده‌زانن تا سه‌ر باقیه
شه‌به‌یخونی دا وه‌ک سپای تاتار عه‌کسی خه‌یاڵیش نه‌ما له ناوا ئازاری به‌ده‌ن عهیشم ئه‌کا تاڵ چریکه‌ی ده‌رده سوبح تا ئێواران به‌مه نازانن ئه‌بنای زه‌مانه شه‌ونخونی یاری و باری باقیه( .ژین ،ژ)181 :
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
کۆماسی لە دیوانەکەی دا دو شیعری درێژی سەبارەت بە سکااڵ لە دەس پیری هەیە جیاوازن لەم شیعرەی پیرەمێرد ،هیچ کامیان بە بنجی ئەمە دانانرێن. پیری هەزار داد پیری جە دەستت سەد جار هەزار داد واوەیال جە دەست جەور و جەفا و داد تەختی جەوانیم یەکسەر دای وە باد قامەت وێنەی خەم بی چون کەمان کەم کەردی بینای سۆمایی چەمان ئیستە ناتەوان وێنەی کەفتەکار ئەو شێوەی رەفتار چون کەبکی کۆسار چرچ و قرچ کەردی چون سیا دەوار روخسار پڕ نور شەفافی ئابدار عەقل و فام جە ال‌م گرد فەرامۆشەن کوس شنەوام ئیسە بێ گۆشەن چون باد زەالن جە ال‌م تەواسان نیشانەی پیرین تەمام خاڵخاسان تا دوایی شیعرەکە(...د کۆماسی)91: لەوی تریان دا ئەڵێ: جەوانیت ویەرد وادەی پیریتەن شێتە شادیت شی ها زویریتەن یانی عادەت کەر وە تەنگی مەزار دوربینەکەی چەم بیەن تەنگ و تار خواحافیزەن پەی هەواری ن‌و پێشانیت لوان وە بان زان‌و تا دوایی شیعرەکە(...د کۆماسی)95: نمونە :4رواری مه‌ال خدری رواری ئەڵێ: جه گردین به‌ته‌ر موحتاجی و پیری پیر بی و موحتاج بی ،په‌ی چی نه‌میری (رواری)912/2 : نمونه :5مه‌وله‌وی مەولەوی لە چەند شێعرێکی دا سکااڵ لە دەس پیری ئەکا لەوانە( :پێ( ،)5 :تێ( ،)1 :واو...)2 : بەاڵم لە "فەرد" ێک دا بە رونی ئەڵێ: پیری و فەقیری و کەسیفی ،هەر سێ نەبۆ وە هیجران بار هیچ کەسێ (پێ)99 : نمونە :6فەخرولعولەمای سنەیی فەخرولعولەمای سنەیی ئەڵێ: وادەی سفیدی شکۆفەی پیرین شکۆفەی باخچەی پیری دڵگیرین مایەی میوەی عومر فانیی هەر ئیدەن شکۆفەی باخچەم سکەی سفیدەن 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
سپی شکۆفەی عومرم دیاردا نە باغچەی سونبول تارموی تاردا بەی پەی زیادکەرد پەژارەی پیریم ماتیی و زویری و زاری و دڵگیریم پەی پەی بەرگ شاخ شادی‌م مەڕێزۆ(ژ)71، هەناسەم چون وای خەزان مەخێزۆ ئاخر رۆی وەهار نەوجەوانیمە سەرەتای پایز زیندەگانیمەن راست وە نیشانەی فەنا رو ئاوەرد خەدەنگ بااڵم چون کەمان خەم وەرد دەمدەم وادەی رۆی قیامەت مەدۆ کەم کەم پیری خەم وە قامەت مەدۆ سەر ،وە الشەوە هەر وە زۆر مەندەن(ژ)75، پیری یەکسەر زۆر جە قامەت سەندەن دەستم دامانت وادەی دەستگیرین ساقی پام بەستەی زنجیری پیرین پلەی رای سارای قیامەت سەختەن تۆ وێت مەزانی وەختم بێ وەختەن وە جامێ جە مەی بۆ دەستگیریم کەر! (ژ)76، ئوفتادە و خەستەم چارەی پیریم کەر! گاهێ خەوەردار ،گاهێ سەر حساو زرینگەی گۆشم پێم ماچۆ وە تاو نیەن هیچ وە کەس نە گۆش هۆشم من بە مەی غەفڵەت کەڕ کەردەن گۆشم هەر کاتێ زانای ئەجەل سمکۆم کەرد(ژ)78، نەی گوزەرگای تەنگ بازاڕ چەپگەرد یام بەو پەردەی پاک حیجازیتەوە موتریب بەو نەغمەی شانازیتەوە بەڵکەم بێ‌دار بون نەی خاوسەنگی بڵندکەر وە سۆز سەدای وەش رەنگی با شۆر نەوات نە رۆی پەردە بۆ تەنزیلەش مەزمون ئەی یەک فەردە بۆ: "های غەفڵەت تاکەی؟ هامفەردان ویەرد بێداربەر ،بێ‌دار! کاروان کۆچش کەرد! (رۆژنامەی کوردستان ،ژمارەکانی 71تا ،71تاران ،ئۆکتۆبەر تا نوامبری )9161 تێچاندن دیاردەی سکااڵ لە دەس پیری ،لە ئەدەبی مەدرەسەی گۆران دا ،وەکو لە شیعرەکانیان دا ئەخوێنرێتەوە ،تەنیا یەک الیەنی نیە بەڵکو الیەنی جیاوازی سایکۆلۆجی ،کۆمەاڵیەتی ،ئابوری ...هەیە ،لەوانە: یەکەم،
پەککەوتنی جەستەیی لە ئەنجامی ئەوەش دا سپیبونی م‌و ،چرچبونی روخسار ،چەمینەوەی بااڵ ،کزبونی بینایی چاو، گرانبونی بیستنی گوێ ،الوازبونی هێزی ئەژنۆ...
دوەم،
گۆڕانی باری دەرونی لە ئەنجامی ئەوەش دا پیاوی پیر شتێکی نامێنێ سەرنجی ژنی گەنجی پێ رابکێشێ ،ئەو پەیوەندیە سۆزدارییەی کە جاران توانیوێتی لە گەڵ کەسێکی خۆشەویستی دا دروستی بکا ئیتر بۆی ناکرێ...
سێیەم،
هەژاری و دەسکورتی لە ئەنجامی ئەوەش دا سەختی باری گوزەران و چاولەبەری دەستی ئەموئەو.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
چوارەم ،پەشیمانی لە کردەوەی رابردو لە ئەنجامی ئەوەش دا "تۆبەکردن" و ،پاڕانەوە لە پەروەردگار تا لە گوناهەکانی بیبەخشێ.
پێنجەم ،ئاڵوگۆڕی شیعرنامه لە سەردەمێک دا کە داوودەزگای راگەیاندن نەبوە ،دەزگای چاپ و باڵوکردنەوە نەبوە ،لە واڵتێک دا کە شایەک یان میرێکی گەورەی لێ نەبوە تا شاعیر و ئەدیبان لە دەربارەکەی یا لە کۆشکەکەی دا کۆ ببنەوە ،یا رێکخراوێکی تایبەت بە وانی تێدا نەبوە کۆیان بکاتەوە ،ئاخۆ شاعیر چۆن توانیوێتی بەرهەمەکانی خۆی بە خەڵک ،یان بە خوێندەوار بگەیەنێ ،ئەبێ یەکێ لە رێگەکانی گەیاندنی بەرهەمەکانی دروستکردنی پەیوەندی کۆمەاڵیەتی بوبێ لە گەڵ هاوخەمەکانی خۆی ،لە شاعیر و ئەدیب .نامە ئاڵوگۆڕکراوەکانی نێوان شاعیرانی کوردیش ئەشێ لەم چوارچێوەیەدا بخوێنرێتەوە .شاعیرەکان لە بەینی خۆیان دا ،شیعرەکانی خۆیان بۆ یەک ناردوە و بە شیعر ،نامەیان ئاڵوگۆڕ کردوە. هەڵسەنگاندنی ئەم شیعرنامانە چەند سەرنجێ دروست ئەکا: یەکەم ،لە نامەکان دا رێزی ز ۆریان لە یەکتری گرتوە ،یەکترییان هەڵناوە ،دڵسۆزی زۆریان بۆ یەکتری دەربڕیوە ،پلەی یەکترییان بەرزکردۆتەوە" ،موجامەلە" یان تا رادەی "موبالەغە" لە گەورەکردن و ستایش و بەرزکردنەوەی پلەی ئەدەبی و زانستی و کۆمەاڵیەتی یەکتری دا کردوە. رەنجوری ،لە نامەکەی دا بۆ وەلی دێوانە ،پلەی دێوانەی بەرز کردۆتەوە بۆ ئاستی سەعدی شیرازی. دێوانەش ،لە وەاڵمەکەی دا بۆ رەنجوری ،پلەی رەنجوری بەرز کردۆتەوە بۆ ئاستی شاعیرە هەرە گەورەکانی ئێران... دوەم ،نامەکان ،نامەی ئاسایی هەواڵپرسین و چاکوچۆنی نین .نامەکان وەکو هەمو شیعرێکی ئاسایی پڕن لە وشەی جوان و وێنەی شیعری و هەستی پڕ سۆز هەڵقواڵوی ناخی دەرون .ئەم شیعرانە ئەگەر سەرناوەکانی "نامە" بێ ،یا هەر شتێکی تر ،ئەشێ بە تابلویەکی قەشەنگی ئەدەبی دابنرێن. نمونە :1خانای قوبادی و میرزا شه‌فیع میرزا شه‌فیع یه‌کێکه له شاعیره گه‌وره‌کانی مه‌دره‌سه‌ی گۆران .ئه‌میش هه‌ندێ داستانی هۆنیوه‌ته‌وه و ،شیعری داناوه ،به‌اڵم جگه له هه‌ندێ شیعری په‌راگه‌نده‌ی ،که ئه‌ویش پڕن له هه‌ڵه و تێکه‌ڵی ،له گۆڤار و رۆژنامه‌کان دا باڵوبۆتهوه ،تا ئێستا نه داستانێکی نه دیوانێکی باڵونهکراوهتهوه .به‌اڵم پێ ئه‌چێ ئه‌میش یه‌کێ بوبێ له کۆڵه‌که‌کانی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه .خانا له چه‌ند جێگه‌دا به ڕێزه‌وه ناوی ئه‌با و ،نامه‌ی له گه‌ڵ ئه‌و له سه‌ر بابه‌تی ویجدانی ،له‌وانه ده‌روێشی و پیری ،به شیعر ئاڵوگۆڕ کردوه .سه‌باره‌ت به پیری له وه‌اڵمی میرزا شه‌فیع دا وتویه‌تی: میرزام خواریهن ئاخر سه‌رمایه‌ی پیری خواریهن پیشه‌ش ئاهی سه‌رد ،شین و زاریهن مایه‌ی بێ قه‌دری و کهفتهکاریهن
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
سه‌رمایه‌ی سه‌ودای بازاڕی پیری هێما تۆ خاسی سیحری مه‌عانی ...وه ده‌س دوال دوالت بۆ جه ناته‌وانی ،جه کۆری و چه‌فتی مه‌رگت هه‌راسان نیزامی سانی عاره‌قت بیۆ وه چرچی رودا له‌زه‌تی ده‌وران حه‌رام ببۆ لێت بێ قه‌در و قیمه‌ت وه بێ حاڵ که‌فی ریپۆقت بیۆ وه ژێر چاودا وه‌ختی هۆرێزی بشی وه راوه هه‌رکه‌سێ بیۆ پێتا بماڵۆ
هه‌ر ئاخ و داخه‌ن ،ئه‌ندۆ و زویری قه‌دری عافیه‌ت ئه‌وسا مه‌زانی نه زۆری زان‌و ،نه هازی پات بۆ تیفالن قاوکهران خاڵۆ هاکهفتی وه‌ختی چاشتهنان وه بێ دندانی چه‌ناگه‌ت بدۆ پشت وه کهپودا دۆست و بێگانه عیبره‌ت گه‌رۆ پێت نه جای باش لیحاف وه گاجل خه‌فی هه‌ردو پات بشۆ وه چل چهپاودا چنگۆڵت گیران کشت جه دماوه قوله‌ی منااڵن های مه‌چۆ خاڵۆ
پیره کهیوانوت لێت که‌رۆ حاشا ئه‌وسا مه‌بۆ سه‌یر قوله و ته‌ماشا هه‌رکه‌س فامدارهن چون تۆ مه‌زانی مردن خاستهرهن جه‌ی زینده‌گانی ...خاس و عام مردن جه ئه‌یام هیچ نمهزانان قه‌در جوانی هه‌رچی مه‌ره‌ز هه‌ن جه‌م بۆ جه دنیا میرزای پڕ که‌ماڵ ،هامدهردی ده‌ردم! "شه‌فیع" زی قه‌در مسته‌وفی دیوان جوانیی لوان ئامانش نیه‌ن
مه‌خسوسه‌ن ئه‌رباب عادی و که‌م فام بدهرۆ پیری تا نه‌بون فانی حه‌کیمان ناویان وه پیری نیا شه‌مه‌ی جه پیری ها به‌یان که‌ردم شوعه‌رای شیرین شیعر جه عه‌سر ئه‌وان پیری دهردێوهن ده‌رمانش نیه‌ن
په‌ی "میرزا شه‌فیع" :برای خۆش کهالم! خانا په‌رێش وات .باقی والسالم نمونە :2رهنجوری و وه‌لی دێوانه رەنجوری ،بە پێی شیعرەکانی ناو دیوانەکەی ،چەندین نامەی بە شیعر بۆ دۆستەکانی ،بە تایبەتی بۆ هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخی خۆی ،هۆنیوەتەوە ،لەوانە :میرزا نەجەف عەلی ،هیجرانی (شێخ حەسەنی کانی بی) ،شێخ یوسف ،شەوقی ،حەمە ئاغای مەسرەف ،زەبونی ،ئێستا ئەم کەسانە ناووناوبانگ و بەرهەمیان لە بەر دەست دا نین ،تەنیا بەم شیعرانە بیر ئەکەونەوە.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
رەنجوری بۆ وەلی دێوانەی نوسیوە: میرزای خاس خەیاڵ میرزای خوالسەی خاس خاس خەیاڵ دانای دوڕشناس کان کۆی کەماڵ سەڕاف بێ الف ،با خەبەر جە حاڵ بەیت و فەرد شیرین "شێخ سەعدی" سیفات شوعەرای سینەساف ،گەنجینەی ئەبیات جەواهیرفرۆش سەرچەشمەی ئەشعار جانشین نە جای "جامی" جەوهەربار .... عەمرم یاوا بی وە پەنجا پەنج کەم وەختێ فکری تۆ ئاوردەم وە هەم نامەت وەی تەورە الی بەندە رۆدا جە سەنەی هەزار دو سەد و نۆدا رەنجوریم ،رەنجور ماجەرای دنیام پەی جواب نامەی فەردت چەمەڕام (د .وەلی .12 :د رەنجوری)961 : وەلی دێوانە لە وەاڵم دا وتویەتی: مەوالی الڵ شناس مەوالی رەنجوری دانای الڵ شناس هەیاس دوڕناس ،ئەسڵ و نەسەب خاس نەژاد پاکان "نیزامی" قیاس "خاقانی" خەیاڵ" ،ئەنوەری" ئەیام "فیردەوسی توسی"" ،جامی" مەلەک جام "حافزی شیراز"" ،سائیب" ی سانی "سەعدی" سوخەنخوان بەحری مەعانی هامتای تۆ کەمەن نە روی دەوری دون بە تای بێ هەمتای قەییومی بێ چون "عیسمەت" نە ئەوساف سیفاتت ماتەن "شەوکەت" خۆشەچین بەحری مەعناتەن فوزەالی فازیل نادرەی خۆش تەور "مەوالنا زەهیر"" ،فاریابی" دەور دەرس نە مەدرەسەی عیلمی تۆ وانان هەنی چەن شوعەرای "ئاسەف" نیشانان شیعری مەسنەویت مەر "مەوالی رومی" غەواسی موحیت دەریای علومی تا دوایی(....د .وەلی .61 :د رەنجوری)969 : نمونە :3مه‌وله‌وی و کۆماسی لە ناو شاعیرانی گۆران دا رەنگە نامەکانی مەولەوی لە هەمویان زیاتر دیار بێ ،بە تایبەتی کە بەشی زۆری بەرهەمەکانی نە فەوتاون ،بەڵکو کۆکراونەتەوە و هەندێکیان باڵوکراونەتەوە. مەولەوی چەندین نامەی لە پاش بەجێماوە .نامەکانی هەندێکیان بە پەخشان نوسیوە و ،هەندێکیان بە شیعر. ئەوانەی بە پەخشان نوسیونی ،ئەوەی تا ئێستا زانراوە ،هەموی بە فارسین ،بەاڵم مامۆستایەتیەکی ئەوتۆی تێدا نواندوە ،هەندێکیانی بە وشەی بێ نوقتە نوسیوە .بەاڵم نامەکانی بە شیعر نوسیونی هەموی بە کوردین. شیعرنامەکانی هەندێکی بۆ شێخانی نەقشبەندی هەورامان نوسیوە ،کە پیری تەریقەتی بون ،هەندێکیشی بۆ دۆستەکانی نوسیوە ،لەوانە شاعیرانی هاوچەرخی خۆی :وەکو ئەحمەد بەگی کۆماسی ،داخی ،بولبول ...لە هەمویان دیارتر ئەو نامانەیەتی لەگەڵ کۆماسی ،کە لە شیعرەکانی دا بە خاڵۆ ناوی ئەبا ،ئاڵوگۆڕ کردوە. سەرەتای قەسیدە -نامەکانی هەر جارەی بە جۆرێ دەس پێ ئەکا: 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نامەکەت پەی چێش؟ پەرێ دەوای دەرد یاوا خاس وانام ،موتالەعەم کەرد...تا دوایی (نون)9 : یەکێکی تر: پەشێو وێنەی وێم نیشتە بیم خەجڵ دیم شادی دەس دا نە دەوازەی دڵ واتم نامانی هەرگیز های چێشەن؟ لەب بەردەوە چێش نامەیێ پێشەن نە تاریکیی خەت مەعناش مەجۆشا چون ئاو حەیات دڵ خاس خاس نۆشا...تا دوایی (پێ)9 : یەکێکی تر: نامەی نەفتینت یەک رۆ باد ئاوەرد کڵپەی بڵێسەی کورەم زیاد کەرد دەاڵڵەت جۆشۆ چون رۆی ئازادی گەرمەی گەرم نەزم بەزم پڕ شادی...تا دوایی (نون)2 : پەیوەندی دۆستانەی نێوان مەولەوی و کۆماسی بەهێز بوە .چەردەیەکی زۆری نامە شیعریەکانی مەولەوی بۆ کۆماسیە ،ئەشێ کۆماسیش هەم شیعرنامەی بۆ ناردبێ ،هەم وەاڵمی شیعرەکانی دابێتەوە ،بەاڵم تا ئێستا شیعرەکانی کۆماسی و وەاڵمەکانی ،بە تەواوی ،نەکەوتونەتە بەر دەست .لێرەدا نامەیەکی مەولەوی و نامەیەکی ناوازەی کۆماسی ئەنوسینەوە: هەرچەنی ناکاو دەماخم تەی بی سیاهەور دود نە کەللەم جەم بی پلوسکەی سێاڵو ئامام وە چەم دا بەرق و بروسکە و تەم دا وە هەم دا دەرون پێچش دا و دڵ ویەردەوە خاشک هەستیم الفاو بەردەوە ...تا دوایی (هێ)6 : کۆماسی لە وەاڵم دا ئەم شیعرەی نوسیوە: نامەکەت یاوا هامفەردی فەردم هەر حەرفێش دوعان پەی دەوای دەردم پەی خانەی سیاش خەفەت بەردەوە دڵەی تاریکی رەوشەن کەردەوە جە مەی سەرچەمەی وەفا کەیلەنی ساکە دیارەن تۆ پڕ مەیلەنی هیاللی شادی‌م لێم نادیارەن ئینە چەن ماهەن غەم وەنەم بارەن رەقیبی زەوق و هەمدەمی مورم عاجز و زگار ،زیز و رەنجورم نامەی تۆش پێ بی ،وەش مەزمون ،وەش خەت ناگا بای شەماڵ ئاما وە سەروەخت بیسمیلال سەردار ،درەفشش شەوق بی حروفی نامە قشونی زەوق بی دەوای هەزار دەرد وەزەمیر مەدۆ نەفەس هەر سەرباز بۆی عەبیر مەدۆ ساکن نە گۆشەی باڵەخانەی چەم خاست فەرماوان ئەربابەکەی وێم تەنیا و بێ هەمدەم ،دور نە یارەنان ئینە چەند وەختەن هیجران بارەنان 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
دڵ بیەن وە نار ،جگەر وە کەواو جە چەم مەرێزون هوناو چون سێاڵو هیچ باکش نیەن مودام تەنها بۆ وە الکین دڵێ پڕ نە سەودا بۆ سەما تا زەمین با پڕ بەاڵ بۆ دڵێ مەحمەلی حەزرەت لەیال بۆ تەنیای ئامای وێتەن ،نەک نامە ئەحمەد تیشنە لەب چەمەڕای جامە چون چەرخی چەپگەرد وەنەم کەردەن قەست بازاڕی وە مس مەسانام جە دەست مەنمانۆ ماچۆ یە چەند موهرەخەر وە هەر کەس گەوهەر شەوچرای ئەنوەر سەڕاف ئی شارە خەرموهرە ناسە نەی بازاڕەدا گەوهەر کەساسە (د مەولەوی)571-561 :
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
هۆنراوه‌ی ویجدانی گه‌شتێ له گه‌ڵ بێسارانی .9قاڵبه شیعریه‌کانی مه‌دره‌سه‌ی گۆران (بێسارانی وه‌ک نمونه) .2بێسارانی و ژیان .2بابه‌تی جۆراوجۆری بێسارانی (وشه‌وانی)
قاڵبه شیعریه‌کانی مه‌دره‌سه‌ی گۆران (بێسارانی وه‌ک نمونه) بێسارانی:
کێیه؟ که‌ی ژیاوه؟ له کوێ ژیاوه؟ چۆن ژیاوه؟
ئه‌مانه چه‌ند پرسیارێکن تا ئێستا هێچ که‌سێ له‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی بێسارانییان نوسیوه ،یا دیوانه‌که‌یان کۆکردۆته‌وه ،نه‌یان توانیوه پشتئه‌ستور به به‌ڵگه‌ی مێژویی سه‌لمێنراو ،وه‌اڵمی هیچ کام له‌م پرسیارانه به دروستی ،بێ ئه‌وه‌ی مشتومڕی له سه‌ر نه‌بێ ،بده‌نه‌وه. حه‌کیمی مه‌ال ساڵح ،که دیوانی بێسارانی کۆکردۆته‌وه و به لێکدانه‌وه‌وه باڵویکردۆتهوه ،ئه‌ڵێ (ل :)98 بێسارانی ( 9992-9152ک 9712-9619 /ز)
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
"مه‌ال مسته‌فای کوڕی مه‌ال قوتبه‌دینی کوڕی مه‌ال شه‌مسه‌دین .له دایکبوی گوندی بێسارانه که یه‌کێکه له گونده گه‌وره‌کانی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ – خۆرئاوای شاری سنه. له نۆدشه و پایگهاڵن و سنه خوێندویه .جگه له‌وه‌ی که سه‌ره‌تا له خزمه‌ت باوکی‌دا ده‌ستی پێکردوه .زانسته ئیسالمیهکانی ته‌واو کردوه و به مه‌الیه‌تی ژیانی بردۆته سه‌ر .تا له ته‌مه‌نی 69ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان ئه‌کات و له سه‌ر وه‌صیه‌تی خۆی له گۆڕستانی پیره هه‌ژار به خاکی ئه‌سپێرن .که ئه‌که‌وێته به‌رامبه‌ر سهواڵوای نزیک مه‌ریوان. بێسارانی له‌وه ئه‌چێ نه‌وه‌ی لێ به جێ نه‌مابێ – ئه‌وه‌نده‌ی سۆراخم کرد بێ – به‌اڵم ژنی هێناوه هه‌روه‌کو له شیعری قیبله‌م دیم نه‌دیم دا ده‌رئه‌که‌وێ ...هتد" پێش ئه‌م ،عهالدین سجادی ،د مارف خه‌زنه‌دار ،سدیق بۆره‌که‌یی ،هه‌ندێ بابه‌تیان ده‌رباره‌ی بێسارانی و سااڵنی ژیانی نوسیوه .به‌اڵم هیچ کام له‌و نوسینانه پشتئه‌ستور نین به به‌ڵگه‌یه‌کی مێژویی یا نوسراوێکی باوه‌ڕپێکراو .هه‌موی له خانه‌ی "ته‌خمین" دایه. شیعره‌کانی بێسارانی ،ئه‌وه‌ی تا ئێستا له به‌رده‌ست دایه ،هیچ نیشانه‌یه‌کی تێدا نیه بۆ روداوێکی سه‌رده‌می خۆی ،تا بکرێ به کێلێ بۆ دیاریکردنی سه‌رده‌مه‌که‌ی. میرزا عهبدواڵی ره‌ونه‌ق ،له "حه‌دیقه‌ی ئهمانواڵهی" دا که ساڵی 9265ک به زمانی فارسی نوسیوێتی و، ته‌رخانی کردوه بۆ نوسینه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی شاعیرانی والیه‌تی کوردستان و نمونه‌ی شیعره‌کانیان ،له ناو ئه‌وانه‌دا باسی هه‌ندێ له شاعیره‌کانی سنه و بانه و سه‌قزی کردوه ،به‌اڵم هه‌روه‌ک باسی به‌رهه‌می کوردیی هیچ کامێکیانی نه‌کردوه ،هه‌روه‌ها له دور و نزیکه‌وه ناوی بێسارانی نه‌بردوه. کۆنترینی به‌ڵگه‌یه‌ک که به ده‌سته‌وه بێ ،کهشکۆڵێکه ،شێخ عهبدولموئمینی مه‌ردۆخی ( 9299-9952ک/ 9717-9721ز) نوسیوێتی ،به‌شێکی زۆری شیعره‌کانی بێسارانی تۆمار کردوه .ئه‌مه‌ش ده‌ری ئه‌خه‌ن که له‌و سه‌رده‌مه‌دا بێسارانی شاعیرێکی ناسراو بوه. بێسارانی یه‌کێکه له شاعیرانی له‌هجه‌ی گۆران ،که تا ئێستا ،ئه‌شێ به یه‌کێ له کۆنترینیان دابنرێ ،که بایی دیوانێکی ده‌وڵه‌مه‌ن شیعری له پاش به جێ ماوه .بۆیه ئه‌شێ شیعره‌کانی بکرێته بابه‌تی چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی وه‌کو نمونه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی گۆرانی و ،وه‌کو یه‌کێ له دانه‌رانی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی به له‌هجه‌ی گۆران.
رەنجوری و بێسارانی رەنجوری ( 9225 – 9961ک 9891 – 9711 /ز) ،کە حاجی قادری کۆیی بە "کەرکوکی" ناوی بردوە، ئەوەندەی تا ئێستا لە بەردەست دایە ،لە دو جێگادا لە شیعرەکانی دا باسی بێسارانی کردوە: یەکەم، لە ریزی ئەو شاعیرانەدا کە رەنجوری ناوی بردون ئەڵێ: "شوعەرای کوردستان گۆیندان خاس هەرچی مەشهورەن پەرێت کەرو باس مەال نەجەف نام ،خانای قوبادی یەک مەال ساڵح جەرگەی مورادی 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
مەال مستەفای بێساران مەمەنزڵ مەال حاجی جاف ،عومەر ئۆمەرمل"()79-71 دوەم، لە قەسیدەیەکی تردا کە بە بۆنەی عیرفانەوە دایناوە و ،شیعری بێسارانی کردۆتە بەڵگەی قسەکانی. "واتای نازانا ناشیرین شێوەن زانای بێ کردار دار بێ مێوەن مەوالی بێساران قەبرش پڕ نور بۆ ئەرواحش بە زوەق لیقا مەسرور بۆ بدیە جە عیرفان چ دوڕڕێش سفتەن پەی وانا و زانا و کەردە چێش گوفتەن "وانا پەی زانا ،زانا پەی کەردەن کەردە مگیرۆ کەڵ دومای مەردەن"()291 ناوهێنانی بێسارانی لە الیەن رەنجوریەوە ئەشێ چەند شتی لێ بخوێنرێتەوە: یەکەم ،گەیشتنی بەرهەمی شاعیرانی گۆران بە کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری نیشانەی پێشکەوتنی ئەدەبی ئەم مەدرەسەیە و ،باڵوبونەوەی ناوبانگی شاعیرەکان و بەرهەمەکانیانە .ناوبانگی بێسارانی و، گەیشتنی بەرهەمەکانی لە شوێنێکی دوری وەکو مەریوانەوە ،زێد و نشینگەی بێسارانی کە بە هەورامی دواون ،بە شوێنێکی وەکو کەرکوک و دەوروبەری ،کە بە کرمانجی خوارو دواون ،نیشانەی ئەو پێوەندیە ئەدەبیەیە کە لەو سەردەمەدا لە نێوان ئەدیبەکانی کوردستان دا هەبوە. دوەم،
رەنجوری خۆی شاعیرێکی تەوانای ئاشنای ئەدەبی ئیرانی و ئاگادارێکی روداوەکانی زەمان و شارەزایەکی ئەستێرەوانی ،لە کاتێک دا بەو رێزەوە لە بێسارانی ئەدوێ و ،بەیتێ لە شیعرەکانی تێهەڵکێشی شیعرەکانی خۆی ئەکا ،لە الیە کەوە نیشانەیە بۆ شارەزایی رەنجوری لە شیعرەکانی بێسارانی دا ،لە الیەکی ترەوە نیشانەی بەرزی پایەی ئەدەبی بێسارانیە.
سێیەم ،وەکو دەرئەکەوێ کاتێ رەنجوری ئەم شیعرانەی داناوە ،بێسارانی لە ژیان دا نەماوە.
مه‌وله‌وی و بێسارانی مه‌وله‌وی ( 9882-9816ز) که لوتکه‌یه‌کی بڵندی ئه‌ده‌بی کوردیه ،له چه‌ند شیعرێکی دا به‌ڕێزه‌وه ناوی بێسارانی هێناوه و ،هه‌ندێ به‌یتی ئه‌وی تێهه‌ڵکێشی شیعره‌کانی خۆی کردوه .ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که بێسارانی ،له سه‌رده‌می مه‌وله‌وی دا ناسراو بوه و ،شیعره‌کانی له که‌شکۆڵ و به‌یازه‌کان دا نوسراونه‌ته‌وه و ،له الی مه‌وله‌وی پایه‌یه‌کی به‌رزی هه‌بوه ،بۆیه تێکه‌ڵی شیعره‌کانی خۆی کردون. له هه‌ندێکیان دا ئاماژه به ناوی بێسارانی ئه‌کا ،وه‌کو ئه‌ڵێ: های ره‌حمه‌ت ئه‌و قه‌بر سه‌ودایی کامڵ سه‌رمه‌شق مه‌ینه‌ت بێساران مه‌نزڵ "یانهوێرانی هه‌ر وه من ئامان 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
مهتاووگێرتهی که‌سێو تر دامان" له شیعرێکی تری دا ئه‌ڵێ: موتریب بۆ وه داد دڵگیریمهوه پیری ها ئاما وه پیریمه‌وه نه‌وات وێرانه‌ی دڵ که‌رۆ ئاوا چه‌نی به‌سته‌ی فه‌رد بێساران ماوا "ئینه گرد جه وه‌خت نادانیم بیهن فه‌سڵ سه‌رمه‌ستی جوانیم بیهن ئیسه ها جه گشت په‌شیمانیم به‌رد واده‌ی پیریمهن جوانیم ویه‌رد کۆچ دواییمهن ،یاوانم نۆبه نۆبه‌ی تۆبهمهن که‌ره‌مدار تۆبه"(مەولەوی ،پێ)5 : له شیعرێکی تری دا ئه‌ڵێ: ته‌شریف باوه‌ره جهرگهمان جه‌م بۆ به‌ڵ وه‌ی جه‌م خه‌مێ جه المان که‌م بۆ بێسارانیهن نه تۆی فه‌رد من "خه‌م چه‌نی خه‌مان زو مبۆ ساکن" (مه‌وله‌وی ،نون)92 : له هه‌ندێ شیعری تری دا بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنێ به‌یتێکی بێسارانی تێهه‌ڵكێشی شیعره‌کانی کردوه ،وه‌کو ئه‌ڵێ: به‌ی ناڵه‌ی حه‌زین لێوێ به‌ره‌وه چون ئامای خه‌یاڵ مهحوم که‌ره‌وه "غهمهن ره‌فیقم ،غهمهن هامدهمم غهمهن هام مه‌جلیس عه‌زا و ماته‌مم"(مەولەوی)576 : مه‌وله‌وی به‌یتێکی تری بێسارانی تێهه‌ڵکێشی چوارینه‌یه‌کی خۆی کردوه ،ئه‌ڵێ: شیرین نیاوه په‌ی سفته‌ی داڵن دامش نیاوه په‌رده‌ی سیاماڵ هۆردا و دیاوه چون مانگ نه گۆشه‌ی هه‌وری سیاوه (مەولەوی)279 : له شیعرێکی تری دا به‌یتێکی تێهه‌ڵکێش کردوه ،ئه‌ڵێ: "گۆشه‌ی سیاماڵ هۆر دا و دیاوه چون مانگ نه گۆشه‌ی هه‌ور سیاوه" (مەولەوی)552 :
حاجی قادر و بێسارانی حاجی قادری کۆیی (؟ )9816 -له‌و شیعره‌دا که له ئه‌سته‌موڵ بۆ باسی ناوی شاعیره‌کانی کوردستانی داناوه، له ناو شیعره‌که‌ی دا هه‌ندێکیانی هه‌ڵسه‌نگاندوه ،ده‌رباره‌ی بێسارانی ئه‌ڵێ: خۆ مه‌ال مسته‌فای بێساران 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
بێ نه‌زیره له نه‌زمی کوردستان ئه‌مه شایه‌تیه‌کی گرنگی شاعیرێکه ،که خۆی به له‌هجه‌ی کرمانجی خوارو شیعری داناوه ،سه‌باره‌ت به به‌رزیی پایه‌ی ئه‌ده‌بیی بێسارانی له ناو شاعیره‌کانی کوردستان دا ،که به له‌هجه‌یه‌کی تری جیاواز له له‌هجه‌که‌ی ئه‌و، واته به له‌هجه‌ی گۆران شیعری هۆنیوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی که ناوبانگ و به‌رهه‌می بێسارانی له ناوچه‌که‌ی خۆی تێپه‌ڕیوه گه‌یشتۆته ناو کورده‌کانی شاری ئه‌سته‌موڵ ،که ئه‌وسا پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ،گرنگترین ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگ و رؤشنبیری بوه ،له واڵتانی ئیسالمی و له رۆژهه‌اڵت دا.
پیره‌مێرد و بێسارانی پێش ئه‌وه‌ی دیوانه‌که‌ی به کۆکراوه‌یی چاپ بکرێ ،پیره‌مێرد له رۆژنامه‌ی ژین دا چه‌ند شیعرێکی بێسارانی باڵوکردۆته‌وه .هه‌ندێ له شیعره‌کانی به هه‌مان زمانی خۆی و هه‌ندێکی تری به ده‌سکاریه‌وه گۆڕیوه‌ته سه‌ر له‌هجه‌ی سلێمانی .هه‌ندێ جار به بیانوی شیعری بێسارانیه‌وه هه‌ڵوێستی سیاسی یا کۆمه‌اڵیه‌تی له روداوێکی سه‌رده‌می خۆی ده‌ر بڕیوه .ئه‌گه‌رچی ئه‌م کاره‌ی پیره‌مێرد تا ئه‌ندازه‌یه‌کی باش بێسارانی به خوێنده‌واری کورد به ناسین داوه ،به‌اڵم پیره‌مێرد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و سه‌رچاوانه نه‌کردوه که شیعره‌کانی لێ وه‌رگرتون، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و دهسکاریانهش نه‌کردوه که له شیعره‌کان دا کردونی و ،هه‌ندێ جار ئه‌سڵی شیعره‌کانی باڵونهکردۆتهوه. بۆ به‌راوردی جۆری دهسکاریهکهی پیره‌مێرد و به کارهێنانی شیعره‌که‌ی بێسارانی بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی سیاسی له جاسوسی و ،بۆ پشتیونی له کێشه‌ی فه‌له‌ستین ،لێره‌دا چاک وایه هه‌ردو شیعر به هه‌ردو له‌هجه‌ی جیاواز تۆمار بکرێن: شیعره‌که‌ی بێسارانی: نه‌دارۆ تانه نه دارۆ تاقه‌ت ،توانای تانه به وێنه‌ی مه‌جنون وێڵی دێوانه مهشون وه چۆڵدا ،مهسازۆ یانه به‌رگ ته‌ن جه وهڵگ دره‌ختانی چۆڵ په‌ی وێم مهورازون مهگیرۆ نه کۆڵ یه‌ک سیاسهنگێ مهنیۆ نه باڵین ته‌ک مدهو پێوه په‌رێ شه‌و ناڵین په‌ی وێم مه‌گێڵۆ سه‌ر وه‌ش نه کاوان مهر مهالن مه‌رده‌ن بێدشان ماوان خاوم به راحه‌ت ،گه‌شتم به دڵواز نه نه‌زان ره‌فیق ،نه ره‌قیب هه‌مڕاز (نون)2 :
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
شیعره‌که‌ی پیره‌مێرد: ئای تیری تانه تاقه‌تم تاق بو له تیری تانه مه‌گه‌ر وه‌ک مه‌جنون وێڵ و دێوانه رو بکه‌مه سه‌حرا ده‌رچم ئازانه له ئاوه‌دانی ده‌رچم بچمه چۆڵ سه‌ر روت ،پێ خاوس ،لۆنگ بگرمه کۆڵ له گه‌رد و خولی ده‌ور بێ خه‌به‌ر بم بێ خه‌م و خه‌یاڵ ئازاده‌سه‌ر بم شه‌و ته‌نیا سه‌نگێ بکه‌م به باڵین له گه‌ڵ مورغان دا ده‌س که‌م به ناڵین که رۆژم لێ هات رو بکه‌مه کێوان رێم ئه‌که‌وێته گوزه‌رگای دێوان له ته‌ک دێوان دا ببم به هاوڕاز نه‌ک له گه‌ڵ پیاوی دوڕوی حیله‌باز ئێستا هاوده‌رد و غه‌مخوار نه‌ماوه درۆ و ده‌له‌سه و جاسوسی باوه نازانم تاکه‌ی ئه‌بن ئه‌مانه وا ده‌رده‌که‌وێ ئاخرزه‌مانه یا هادی! مه‌هدی بنێره زوکه خویهکیش له ناو کۆمه‌ڵی جوکه (ژین ،ژ 91 .129ی ئاغستۆسی 9118ز) هه‌روه‌ها شیعرێکی تری بێسارانی گۆڕیوه ،ئه‌ڵێ: ئای چیم بە سەر هات خۆیشم نازانم بۆچ وام بە سەر هات لە دوڕێیانی رێی هات و نەهات رێپیشاندەرم لە تەکما نەهات کەوتمە سەر رێگەی تەلیسمی ئەرژەنگ گیرۆدەی سیحرم بی صەدا و بێ دەنگ ئەبینم کایان داناوە بۆ شێر گۆشتیش بۆ گوێدرێژ هیچیان نابن تێر منیش لە داخی ناسازیی زەمان لە جێ دا کەوتوم بێ دەست بێ زمان رەنگزەرد و الواز ،بێ یار بێ غەمخوار عەیشم ال تاڵە وێنەی ژار مار بە جەستەی خەستەی پڕ دەرد و کەدەر کۆنەی چەندساڵەم لێ کردۆتە بەر 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
چاوم نابینێ و مات و خەمگینم ئەو چاکتر چارەی جاسوس نابینم کاشکا گوێچکەشم وا نەبیستایە هەر دەنگێ ئەبیەم ،هەر ناڵەی تیایە لە الیە رۆژو ،لە الیە رۆرۆ لە الیە قومار ،لە الیە تیاترۆ ئەم قوڕە رەشە وا تێی چەقیوم هێزی تەکان و جوڵەی بڕیوم هانام بە تۆیە خوای پەروەردگار یا تاقەت ،یا مەرگ ،یا دیداری یار(بێسارانی ،ژین ،ژ881 :ی 28ی ئابی 9117ز) له دیوانی بێسارانی دا ئه‌سلی ئه‌م شیعره نه‌دۆزرایه‌وه ،دوا به‌یتی نه‌بێ ،که بێسارانی له شیعرێکی دا به سه‌ره‌تایه‌کی تر ده‌ستی پێ کردوه ،ئه‌ڵێ: خوداوه‌ند جه‌سته‌م مه‌علوم بۆ جه ال‌ت په‌شێوی جه‌سته‌م ئی ره‌نگ زه‌ردیه و زوانی به‌سته‌م ئی دورکهفتهی یار وه ئاوات وه‌سته‌م له کۆتاییه‌که‌ی دا ئه‌ڵێ: به دوعای شه‌ریف شه‌و سوب بێداران یا تاقه‌ت ،یا مه‌رگ ،یا وه‌سڵی یاران (خێ)2 : ئه‌م نیوه به‌یته به قافیه‌ی جیاواز الی چه‌ند شاعیری تر دوباره بۆته‌وه. وه‌لی دێوانه له شیعرێکی دا که له سه‌ره‌تاکه‌ی دا ئه‌ڵێ: "وه خاڵی تۆوه‌ن /...نوری لیقای حه‌ق وه خاڵی تۆوه‌ن" به‌مجۆره کۆتایی پێ هێناوه ،ئه‌ڵێ: به‌شقی خاڵی وێت خاتر شادم که‌ر یا روخسه‌ت ،یا مه‌رگ ،یا ئازادم که‌ر ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی له کۆتایی شیعرێکی دا هه‌مان نزا دوباره ئه‌کاته‌وه ،ئه‌ڵێ: ئه‌حمه‌د ئومێدش به دانای داوه‌ر یا تاقه‌ت ،یا مه‌رگ ،یا وه‌سڵی دڵبه‌ر(دیوانی مه‌وله‌وی)522 : مه‌وله‌وی یش به هه‌مان هه‌ناسه له کۆتایی شیعرێکی دا هه‌مان نزا دوباره ئه‌کاته‌وه ،ئه‌ڵێ: چه‌پگه‌رد نمازۆم ده‌مێ فهراقهت سا خوا یا وه‌سڵ ،یا مه‌رگ ،یا تاقه‌ت(مه‌وله‌وی)522 : جا یان ئه‌و شیعره‌ی پیره‌مێرد گۆڕیوێتی ده‌قه‌که‌ی ده‌س کۆکه‌ره‌وه‌ی دیوانی بێسارانی نه‌که‌وتوه ،یان ئه‌بێ پیره‌مێرد به الساییکردنه‌وه له سه‌ر قاڵبی شیعری بێسارانی ئه‌م شیعره‌ی خۆی دانابێ.
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
حه‌کیم له دیوانه‌که‌ی بێسارانی دا ئاماژه‌ی به‌م شیعرانه کردوه که پیره‌مێرد به ده‌سکاریه‌وه گۆڕیونی بۆ زاراوی سلێمانی: وه‌ی من ده‌رده‌دار (واو)8 : میرزام نهووههار (میم)99 : قیبله‌م نهکێشۆ (قاف)92 : چراغم نه دڵ (چیم)72 : چراغ وه‌نه‌وشه چنور (چیم)22 : چراغ وه ره‌زان (چیم)21 : چراغ دا جارێ بۆ وه خاوم دا (چیم)99 : جه به‌یانه‌وه (جیم)5 : جگه له‌مانه پیره‌مێرد بڕێکی تری لێ گۆڕیون ،که ره‌نگه به‌رده‌ستی حه‌کیم نه‌که‌وتبن ،له‌وانه‌ی له رۆژنامه‌ی ژین دا باڵوی کردونه‌ته‌وه ،بۆ نمونه: ئای چیم به سه‌ر هات (ژین ،ژ )881 دوری پڕ ده‌رده (ژین ،ژ )112 دڵه‌ی بێ ته‌دبیر ( ژین ،ژ )168 چراخ حاڵی ده‌رد (چیم( )1 :ژین ،ژ )111
قاڵبی شیعره‌کانی بێسارانی قاڵبی شیعری بێسارانی ،وه‌کو هه‌مو شاعیره ناسراوه‌کانی تری گۆران ،قاڵبێکی تایبه‌تیه ،جیاوازه له قاڵبی شیعری عه‌ره‌بی و فارسی ،تایبه‌ته به شاعیرانی گۆران .هه‌مو ئه‌وانه‌ی شیعریان به له‌هجه‌ی گۆرانی یان وه‌کو باوه به هه‌ورامی هۆنیوه‌ته‌وه شیعریان به‌م قاڵبه داڕشتوه ،ته‌نانه‌ت بێژه‌رانی سروده ئاینیه‌کانی یارسان یش پێڕه‌وی هه‌مان قاڵبیان کردوه .داهێنه‌ری ئه‌م قاڵبه کێ بوه؟ کێ یه‌که‌م جار به کاری هێناوه؟ بۆچی جیا له ئوسلوبی ئه‌ده‌بی هه‌مو شاعیره گه‌وره‌کانی ئێران ئه‌مان ئه‌م قاڵبهیان داهێناوه؟ وه‌اڵمی ئه‌م پرسیارانه ئه‌شێ له دوارۆژدا بدرێته‌وه. قاڵبی ده‌سپێک و سه‌ره‌تای شیعر الی شاعیرانی هه‌ورامان تا راده‌یه‌کی زۆر له یه‌ک ئه‌چێ .به گشتی پێڕه‌وی قاڵبێکیان کردوه که تایبه‌ته به خۆیان .بێسارانی یش له‌م قاڵبه ده‌رنه‌چوه. تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی غه‌زه‌ل: شیعره‌کانی بێسارانی "غه‌زه‌ل" ن .درێژترین غه‌زه‌لی بێسارانی که له دیوانه باڵوکراوه‌کانی دا هه‌یه ناگاته 21 به‌یت .زۆری شیعره‌کانی له چه‌ند به‌یتێ تێ ناپه‌ڕن. له ئه‌ده‌بی کالسیکی فارسی و عه‌ره‌بی دا وا باوه ژماره‌ی به‌یته‌کانی غه‌زه‌ل له 95 - 91به‌یت تێ ناپه‌ڕێ له کاتێک دا قه‌سیده درێژه ئه‌کێشێ بۆ سه‌دان به‌یت.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
سه‌ره‌تای شیعره‌کانی سه‌ره‌تای شیعره‌کان به دو به‌یت ده‌س پێ ئه‌کا ،میسراعی یه‌که‌می به‌یتی یه‌که‌م نیو میسراعه و ،میسراعی دوه‌می به‌یتی یه‌که‌م نیوی یه‌که‌می تازه و نیوی دوه‌می دوباره‌کردنه‌وه‌ی نیوه میسراعی یه‌که‌مه .به‌یتی دوه‌م دو میسراعه .هه‌ر چوار میسراع هاوکێش و هاوقافیه و هاوئاوازن. _ _ _ _ أ ( 5بڕگه) _ _ _ _ _ ()5بڕگه _ _ _ _ /أ ( 5بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) _ _ _ _ / _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) نمونه‌یه‌ک له ده‌سپێکی شیعره‌کانی: ئاخ په‌ی مناڵی ئاخ وا درێغا په‌رێ مناڵی گۆشه‌ی خاترم جه خه‌م بی خاڵی القهید بیم جه تان ،جه وه‌شی و تاڵی ...هتد (ئەلف)9 : نمونه‌یه‌کی تر له بێسارانی: چراغ زاریمهن زگاریم په‌ی تۆن ،په‌ی تۆ زاریمهن په‌ی تۆ جه‌فا و جه‌ور ده‌ردی کاریمهن په‌ی تۆ زامی سه‌خت نادیاریمهن ...هتد (چیم)92 : نمونه‌یه‌کی تر له بێسارانی: زهڕگون که‌رده‌وه نهووههار زه‌مین زهڕگون که‌رده‌وه سۆزه‌ی دار کێشا سه‌ر جه په‌رده‌وه شه‌و به شه‌ونم خاو دیده‌ش به‌رده‌وه ...هتد (زێ)9 : نمونه‌یه‌کی تر له بێسارانی: وهڵگی گوڵ رێزهن چه‌مه‌ن بیهن ساف ،وهڵگی گوڵ رێزهن زوڵفان وه‌نه‌وشه‌ی بۆی عه‌نبه‌ر بێزهن موژان مه‌ی ئالود ،مه‌رگی دڵ خێزهن ...هتد (واو)2 :
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نمونه‌یه‌ک له خانای قوبادی: تەنگی نوێژی شام سەروەختی بێ وەخت ،تەنگی نوێژی شام بە ئایەی شەریف سی جزمەی کەالم بە ناوی یەزدان هەزارویەک نام محول الحال -نەزاو و نەمرنۆ قوبەی سەما بێ ستون راگر...هتد (ژین ،ژ)112 : نمونه‌یه‌ک له مه‌ال وه‌له‌د خان: بادی لهیالخان بادی عهنبهربۆی بورجی لهیالخان مهشاتهی چیهره‌ی بلند دهماخان شانه‌زه‌ن به زوڵف به‌ڕه‌زای شاخان ...هتد (ژین ،ژ )861 نمونه‌یه‌ک له قهمهر عه‌لی: بێداری کردم بای سه‌ختی به‌ختم بێداری کردم زه‌نگیی شه‌وه‌زه‌نگ وشیاری کردم توشی خه‌یاڵی دڵداری کردم (ژین ،ژ)189 : نمونه‌یه‌ک له ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی: چراغم جه‌ی رۆ من جه رۆی ئه‌زه‌ل مهترسام جه‌ی رۆ مهزانام گه‌ردش ئه‌ی چه‌رخی بێ پۆ مهکهروم مه‌حروم جه دیداری تۆ ...هتد (مه‌وله‌وی)522 : ته‌نانه‌ت مه‌وله‌ویش هه‌ندێ جار هه‌مان رێبازی گرتوه. نمونه‌یه‌ک له مه‌وله‌وی: شه‌ماڵ دارانه‌ن زه‌ردی ره‌نگ نه روی وهڵگی دارانه‌ن ته‌مه‌ن ،گه‌رده‌لول ،باده‌ن ،بارانه‌ن بێزیای وارگه‌ی سهرکۆسارانهن (مه‌وله‌وی ،شین)2 : نمونه‌یه‌کی تر له مه‌وله‌وی: قیبله‌م که‌رده‌نی جه نامه‌ت به‌ی ته‌ور ئیزهار که‌رده‌نی 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
نویسیا بێ لێش تۆ دڵ سه‌رده‌نی دڵ هه‌ر یهکێوهن تۆ وێت به‌رده‌نی (مه‌وله‌وی ،قاف)2 : شاعیره‌کانی مه‌دره‌سه‌ی گۆران ،به گشتی جگه له هه‌ندێ حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن ،هه‌مویان پێڕه‌وی هه‌مان قاڵبیان کردوه .ئه‌گه‌ر پێڕه‌وی ئه‌م قاڵبهیان نه‌کردبێ ،ئه‌چێته خانه‌ی "قیتعه" وه. دیوانی شیعری عروزی قافیه‌کانی به ئهلف تا یا پڕ کراونه‌ته‌وه. دیوانی شاعیرانی مه‌دره‌سه‌ی گۆران به پیتی یه‌که‌می وشه‌ی یه‌که‌می به‌یتی یه‌که‌م له ئه‌لفه‌وه تا یا ریز کراون. قیتعهکانی بریتیه له غه‌زه‌ل یا قه‌سیده که به رێبازی عروز هۆنرابێته‌وه ،به‌اڵم قافیه‌ی میسراعی یه‌که‌م له گه‌ڵ قافیه‌ی میسراعی دوه‌م و میسراعی به‌یته‌کانی تری دا جیاوازه. شیعری گۆران هه‌ندێکیان له قاڵبی ئاسایی ده‌رچون .میسراعی یه‌که‌می به‌یتی یه‌که‌م و میسراعی دوه‌می به‌یتی یه‌که‌م هاوکێش و هاوقافیهن ،به‌اڵم به‌یته‌کانی دوای به‌یتی یه‌که‌م قافیهکانیان جیاوازه له قافیه‌ی به‌یتی یه‌که‌م. نمونه‌یه‌ک له بێسارانی: ئارۆ خه‌زانێ زهردبامم وینا کهفتهبێ نه گۆل ،تافی الڵ مینا عهکسش دیار بی ،نه گۆلی ئهوتاف چمان من مدیام نه روی جامی ساف شیام هۆرم گرت دییام پێشدا چمان چه‌مم دان وه سه‌ری نێشدا (ئەلف)5 : نمونه‌یه‌کی تر له بێسارانی: په‌ل په‌ل خهزانان مهڕێزان وه خاک مه‌که‌ران به نێش په‌رده‌ی دڵ چاک چاک دڵ جه زامی گاز په‌رده‌ی جه‌سته‌ی وێش قه‌تره قه‌تره هون ،جیا مه‌بۆ لێش مه‌یۆ نه ده‌وران ،دیده‌ی پڕ خومار مهوارۆ روی زه‌رد خه‌زانی خه‌مبار هه‌ر خه‌زان وهڵگێ زار مهڕێزییۆ دڵ ده‌رۆش به دین ئه‌و مهخێزییۆ مهر په‌رواز مه‌بۆ مهر سینه‌م بۆ چاک نه‌با چون خه‌زان غهڵتان بۆ نه خاک جه ئهزرهت رێزان بهرگان نه ده‌رون ئه‌و رێزیای خاکه‌ن ،من غه‌ڵتانی هون (پێ)5 : مه‌وله‌وی یه‌کێکه له‌وانه‌ی له زۆری شیعره‌کانی دا پێڕه‌وی ئه‌م رێبازه‌ی کردوه.
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
وشه‌ی یه‌که‌می ده‌سپێک زۆری شیعری غه‌زه‌لی مه‌دره‌سه‌ی گۆران که راسته‌وخۆ له گه‌ڵ دڵداره‌که‌ی ،یا دڵخوازه‌که‌ی ،یا که‌سێکی دیاریکراو ئه‌دوێ ،به یه‌کێ له‌م وشانه ده‌ستی پێ کردوه: قیبله‌م ،میرزام ،چراغم ،مهوالم.... نمونه‌یه‌ک له بێسارانی بۆ چراغم: چراغم ئامان چون عه‌ره‌ب ده‌خیل ،ئامان سه‌د ئامان ئه‌ر چێوێم واته‌ن جه تاوی زامان وهنهت سه‌خت نه‌بۆ ،به‌شقی ئیمامان ...هتد (چیم)25 : ده‌یان غه‌زه‌لی به‌م وشه‌یه ده‌س پێ کردوه. نمونه‌یه‌ک له بێسارانی بۆ قیبله‌م: قیبله‌م به جۆشه‌ن جه دوری بااڵت ،ده‌رون به جۆشه‌ن دیده‌م ئه‌لوه‌دای نهدییهن تۆشهن سه‌رتاپام په‌ی خاڵ تۆ سیا پۆشه‌ن ...هتد (قاف)9 : ده‌یان غه‌زه‌لی به‌م وشه‌یه ده‌س پێ کردوه. نمونه‌یه‌ک له بێسارانی بۆ میرزام: میرزام نهووههار هه‌نی نهیۆوه ،ئیمساڵ نهووههار وه‌نه‌وشه شێوان ،نه چه‌م نگون‌سار به‌ر نه‌یان وه به‌ر سۆسهنان جه‌خار ...هتد (میم)99 : ده‌یان غه‌زه‌لی به‌م وشه‌یه ده‌س پێ کردوه. نمونه‌یه‌ک له بێسارانی بۆ مهوالم: مهوالم بێ قه‌رار سپی تافێ دیم ،بێ حه‌د بێ قه‌رار جه مای به‌رزه‌وه ،وێش مهوزۆ به وار ته‌ن پاره پاره مه‌بۆ سه‌د هه‌زار ...هتد (میم)6 : ده‌یان غه‌زه‌لی به‌م وشه‌یه ده‌س پێ کردوه. شاعیره‌کانی مه‌دره‌سه‌ی گۆران ،به گشتی جگه له هه‌ندێ حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن ،هه‌مویان به یه‌کێ له‌م وشانه یان هاوبابهتی ئه‌و ده‌ستیان کردوه به هۆنینه‌وه‌ی شیعره‌کانیان.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
کێشی شیعره‌کانی شیعره‌کانی بێسارانی هه‌موی ده بڕگه‌یین: میسراعی یه‌که‌می به‌یتی یه‌که‌م بریتیه له 5بڕگه میسراعی دوه‌می به‌یتی یه‌که‌م بریتیه له 91بڕگه ،نیوه‌ی یه‌که‌می 5و نیوه‌ی دوه‌می هه‌مان رسته 5بڕگه‌یی میسراعی یه‌که‌مه میسراعی یه‌که‌می به‌یتی دوه‌م بریتیه له 91بڕگه و هاوقافیهی به‌یتی یه‌که‌مه میسراعی دوه‌می به‌یتی دوه‌م بریتیه له 91بڕگه و هاوقافیهی به‌یتی یه‌که‌مه تا شیعره‌که ته‌واو ئه‌بێ ،هه‌مو میسراعهکانی 91بڕگه‌ن: قافیه‌ی هه‌ر چوار میسراع هاوئاواز و هاوحهرفن ،وه‌کو: _ _ _ _ ئهلف ( 5بڕگه) _ _ _ _ ئهلف ( 5بڕگه) _ _ _ _ _ ()5بڕگه _ _ _ _ ئهلف ( 91بڕگه) _____/ _ _ _ _ ئهلف ( 91بڕگه) _____/ نمونه‌یه‌ک: یا -ران – دیم – ما – هێ ئا – رۆ – دیم – به -چه‌م /م‌و – با – ره‌ک – ما – هێ د – یا – به -ال – وه /به -وێ – نه‌ی – شا – هێ دین – نه -ده‌س – تم -سه‌ند /به -نیم -نی – گا – هێ من – سۆ -فی -مه‌ز -هه‌ب /ته‌ر – کی – دڵ -که‌ر -ده سۆ -فی – تۆ -به -کار /جه -گش -ت – و -یه‌ر -ده مه‌شغوڵ به ته‌سبیح حه‌یی ته‌وانا ناگا ئه‌و جه‌مین په‌نه‌م نمانا ته‌سبیح لێم سهندش تۆبه‌م دا شکه‌ست دهرالد کافر بیم روم که‌رد نه که‌نشت قیبله‌م چون تۆبه‌و تهسبیحت به‌ردا سا نیم نیگایێ ئه‌گه‌ر نهمهردا (یا)2 : نمونه‌یه‌ک له تالعی: من جه تۆ جیا هه‌رکه‌س که‌رده بۆ من جه تۆ جیا هانام وه بارگه‌ی بورجی ئه‌نبیا کۆی غه‌م نه دۆش بۆ ،سه‌رتاپا سیا ...هتد (قه‌ره‌داخی)81 :
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نمونه‌یه‌ک له کۆماسی: قیبله‌م باسشهن دڵ دائیم جه باس دوریت باسشهن گا فیکر ،گا ویر ،گا وهسواسشهن گا بێ هۆش ،گا هۆش ،گاگا تاسشهن هه‌ر کۆ هه‌ن هه‌ر باس شه‌یدایی منهن باسی به‌دبه‌ختی و ریسوایی منهن باسی بهدنامیم جه شاران باسه‌ن جه‌ی باسان رۆحم جه ته‌ن ههراسهن وه سه‌رگه‌ردت بام ئاواته واسم بۆ وه یه‌ک خه‌ده‌نگ کۆتاکهر باسم هه‌م رۆحم جه رۆح دوریت خهالس بۆ هه‌م ساکنیی دڵ ،هه‌م کۆتای باس بۆ وه‌رنه تا زینده‌ن ئه‌حمه‌د ههراسهن باس هه‌ر باسی تۆن هه‌نی چ باسه‌ن (قه‌ره‌داخی)52 : شاعیره‌کانی مه‌دره‌سه‌ی گۆران ،به گشتی جگه له هه‌ندێ حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن ،هه‌مویان پێڕه‌وی هه‌مان کێشی ده بڕگهیییان کردوه. ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندیه‌کی تری شیعری هه‌ورامیه ،که بێسارانی پێڕه‌وی کردوه ،ئه‌م کێشه له گه‌ڵ ئاوازی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی‌دا ئه‌گونجێ .له به‌رامبه‌ردا کێشی هه‌ردو شێوه :کرمانجی و بابانی هه‌موی یاخود زۆری عروضیه و له 91بڕگه‌یی زیاترن. قافیه‌ی شیعره‌کانی جگه له دوبهیتی یه‌که‌م که هه‌ر چوار میسراعی هاوقافیهن به‌یته‌کانی تری تا دوایی هه‌ر جوتێ میسراعی یه‌ک به‌یت هاو قافیه‌ن: ____أ _ _ _ _ _ ()5بڕگه _ _ _ _ /ئهلف ( 5بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /ب ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /ب ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /ج ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /ج ( 91بڕگه) ....هتد نمونه‌یه‌ک له بێسارانی: وهشیی ویهردهم ئاخ په‌ی وهشیی وه‌خت ،ساڵی ویهردهم کۆن دڵ؟ وه ئه‌سر ناوکان کهردهم کۆن هوناوی دڵ ،چون شه‌ربه‌ت وه‌رده‌م؟ 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
کۆن ئه‌و ئه‌سر چه‌م وه سهیل مهمانا دڵ زوخاو مه‌دا ،موژگان مهستانا کۆن ئه‌و سه‌ودا و سه‌یر ،ئه‌و ساڵ و ماهی قنیاتم مهکهرد ،وه نیم نیگاهی بیهنان وه سه‌نگ کۆنه هه‌واران به ته‌مای سایه‌ی وه‌سڵی نازداران (واو)2 : نمونه‌یه‌کی تر له بێسارانی: یاران دیوانه من خۆ ئاهیرناک ،وێڵ و دیوانه کهردهنم به زێد ،چۆڵ و وێرانه سازانم چه‌نی بایه‌قوش النه ئه‌و به ناڵه‌ی وێش ،من جه تاوی ده‌رد بێداریش هه‌ر شه‌و تا وه شه‌وه‌ق زه‌رد به‌ڵێ من هه‌ر ده‌م ،هه‌ر سات جه نۆوه جه دودی ئاهم ،ئاهیر مهبۆوه متهرسون ناکا بایه‌قوش باڵش سوچیۆ به ئاهم ،په‌شێو بۆ حاڵش واچدێ بایه‌قوش ،ئه‌ر فامێ هه‌ن پێش ئه‌و جه هامسایهی ،گڕ به دهستش چێش؟ بشۆ وێش بدۆ به ئاوای یانه من به ئه‌و چه‌نی ،چۆڵ و وێرانه (یا)1 : شاعیره‌کانی مه‌دره‌سه‌ی گۆران ،به گشتی جگه له هه‌ندێ حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن ،هه‌مویان پێڕه‌وی هه‌مان قافیهئارایییان کردوه. ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندیه‌کی تری شیعری هه‌ورامیه ،که بێسارانی پێڕه‌وی کردوه ،ئه‌م جۆره قافیهئاراییه که تازه‌بونه‌وه‌ی تێدایه له گه‌ڵ ئاوازی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی‌دا ئه‌گونجێ .له به‌رامبه‌ردا قافیهئارایی هه‌ردو شێوه :کرمانجی و بابانی که کۆتایی مهسرهعی دوه‌می هه‌مو به‌یته‌کانی هاوقافیهن ،زۆرتر له گه‌ڵ ئه‌و "مه‌قام" انه ئه‌سازێن ،که زاده‌ی فه‌رهه‌نگی ئێرانین. هاوقافیهیی مه‌سنه‌وی شاعیر خۆی نه‌به‌ستۆته‌وه به هاوقافیهیی هه‌مو میسراعی به‌یته‌کان و خۆی نه‌به‌ستۆته‌وه به هاوقافیهیی میسراعی دوه‌می هه‌مو به‌یته‌کان وه‌کو له شیعری عروزی دا پێڕه‌وی کراوه ،به‌ڵکو هه‌مو به‌یتێکی قافیه‌ی هه‌ردو میسراعهکهی هاو قافیه‌ن به‌اڵم جیاوازه له قافیه‌ی به‌یتی پێشوی و به‌یتی دوای ئه‌م. بێسارانی له شیعره‌کانی دا پێڕه‌وی ئه‌م قاڵبه‌ی کردوه.
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
شاعیره‌کانی مه‌دره‌سه‌ی گۆران ،به گشتی جگه له هه‌ندێ حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن ،هه‌مویان پێڕه‌وی هه‌مان قافیهئارایییان کردوه. نمونه‌یه‌ک له مهسنهویهکانی بێسارانی: رێزنات جه‌رگم رێزه رێزه بای ،رێزنات جه‌رگم دور نه‌دین دینت دێونا ده‌ردم ویه‌رد جه گه‌ردون هه‌ناسه‌ی سه‌ردم پاره پاره‌ی جه‌رگ چون شه‌راره‌ی نار چه‌نی زوخ جه چه‌م رێزیا به وار هه‌ر موژه‌م وێنه‌ی کهالغی کۆسار پاره‌ی جه جه‌رگم گێرته‌ن به مینقار رێزه‌ی جه‌رگی وێم چنیم نه دامان هه‌ر دام به سه‌ردا هه‌رتا که سامان(رێ)8 : ته‌رجیعبه‌ند له ئه‌ده‌بی فارسی دا چه‌ندین قاڵبی تر هه‌یه له‌وانه: موسهمهت ،موله‌مه‌ع ،ته‌رکیببه‌ند ،ته‌رجیعبه‌ند ...وه‌کو پێنج خشته‌کی ،که دوبه‌یت هه‌ر چوار میسراعهکهی هاوقافیهن ،دوای ئه‌وه به‌یتێکی تر دێ قافیه‌ی جیاوازه و پاش هه‌ر دو به‌یت هه‌مان به‌یت به هه‌مان قافیه‌ی دو به‌یتی سه‌ره‌تاکه‌ی دوباره ئه‌بێته‌وه .هه‌ر به‌م پێیه شه‌ش خستهکی و حه‌وت خشته‌کی .نمونه‌ی ئه‌مانه له شیعری مه‌دره‌سه‌ی گۆران دا ده‌گمه‌نن. له ناو شیعره‌کانی بێسارانی دا قاڵبه‌کانی موسهمهت ،موله‌مه‌ع ،تهرکیبهند ،به‌دی ناکرێ ،ته‌نیا یه‌ک شیعری ئه‌بینرێ "دڵه زامی نۆ" که به قاڵبی ته‌رجیعبه‌ند هۆنیوێتیهوه ،ئاخۆ له به‌ر ئه‌وه بێ بێسارانی ئه‌م قاڵبانه‌ی به کار نه‌هێناوه یاخود هێشتا به‌ر ده‌س نه‌که‌وتون ئه‌مه جارێ دیار نیه. نمونه‌یه‌کی ته‌رجیعبه‌ند له بێسارانی: دڵه زامی نۆ زایف و زه‌بون ،زه‌ده‌ی زامی نۆ چه‌ند تیری کاریت نه دڵ گرته‌ن کۆ ئاخ په‌ی به‌ختی من ،دڵه داخ په‌ی تۆ من زار و خه‌مناک ،زه‌ده‌ی تیری خار پێکیای په‌یکان ،تایفه‌ی کوفار ده‌رون سیا داخ سۆچیای خه‌مان بێ زه‌وق و که‌م چاخ خاری سته‌مان کهردت وه سه‌رمه‌شق زه‌مانه‌ی بێ شۆ ئاخ په‌ی به‌ختی من ،دڵه داخ په‌ی تۆ
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
فره‌م وات دڵه ،مروهتهن ئامان بۆ ،مهوزهم نه گێج ،به‌حری بێ سامان هه‌ر یه‌ند تاوی عیشق نه ده‌رون خڕیای تا وه شۆڵه‌ی شه‌مع چراخان گڕیای ته‌ن بی وه زوخاڵ سیا سفته‌ی کۆ ئاخ په‌ی به‌ختی من ،دڵه داخ په‌ی تۆ ئایری دوریت سهرکهردهن نه دڵ جه‌رگم چون که‌باب پێکییان وه چڵ نازاران به خه‌شم غه‌زه‌ب گێرته‌ن لێم بێ وهرمیی شه‌وان بیهن وه خدێم جه تاوی زوڵفان سیای عه‌نبه‌ر بۆ ئاخ په‌ی به‌ختی من ،دڵه داخ په‌ی تۆ حه‌کیمان مه‌یان مهوینان سزام شاده‌ت ماوه‌ران وه سفته‌ی سیام ده‌یسه بگێره ده‌ست به زامه‌وه به زامی خه‌ده‌نگ نهونهمامهوه هه‌رچه‌ند کێشه ئاه ،شه‌وان تا به رۆ ئاخ په‌ی به‌ختی من ،دڵه داخ په‌ی تۆ (دال)91 : پیره‌مێرد به ده‌سکاریه‌کی زۆه‌ره‌وه به‌مجۆره دایڕشتۆته‌وه: دڵە داخی تۆ... بە رێی نارەفتە و چەوتیدا مەڕۆ چەند هاوارم کرد شەوان تا بە رۆ برینی جەرگت هێنامەوە سۆ ئاخ بۆ بەختی من ،داخ دڵە بۆ تۆ گیرۆدەی داوی جەور و ستەمم بە دەردی تۆوە زامداری خەمم چاوەڕێی دەستی دۆست و مەڵهەمم چاو نەبیناوی تەمی ماتەمم تۆ وای لە سەودای زوڵفی عەنبەربۆ ئاخ بۆ بەختی من ،داخ دڵە بۆ تۆ الدە لە بەاڵی بااڵ نەمامان چەندم وت دڵە هۆشت بێ ئامان هێند لە کارایە بێ حەد و سامان ژورناڵی درۆی فیتنە و نەمامان تۆ توش ئەبی و من ئەکەومە رۆرۆ ئاخ بۆ بەختی من ،داخ دڵە بۆ تۆ خوا لە الی خۆشە ناڵەی نیوەشەو چارت ئەوەیە شەو هەستە لە خەو کەرەمکار ئەوە ،هیوادار بە بەو بە سۆزی دەرون هاوارکەرە ئەو 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
بەڵکو بێیتەوە حاڵی خۆت لە نۆ ئاخ بۆ بەختی من ،داخ دڵە بۆ تۆ (ژین ،ژ 97 ،158ی مارتی 9111ز) شاعیره‌کانی تری مه‌دره‌سه‌ی گۆران ،به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دوای سه‌رده‌می بێسارانی ژیاون ،هه‌ندێ له‌م قاڵبانهیان له شیعره‌کانیان دا به‌کارهێناوه.
بێسارانی و ژیان بێسارانی له چه‌ند شیعرێکی دا وێنه‌یه‌کی خۆشه‌ویستی دنیایی خۆی و دڵداره‌که‌ی ئه‌کێشێ ،که به هیچ جۆرێ ناچێته خانه‌ی عه‌شقی مه‌جازی ،یان بیری عیرفانیه‌وه ،به‌ڵکو ئاواتی گه‌نجێ یا عاشقێکی راسته‌قینه‌یه ،حه‌زی مرۆڤانه‌ی پیاوه له ژن ،که پێکه‌وه بچنه ناو جێگاوه ،ده‌م بۆ لێو و مه‌مکی به‌رێ ،قسه‌ی خۆش بۆ یه‌کتری بکه‌ن ،ماچوموچ و ده‌سبازی بکه‌ن ،بااڵیان له بااڵی یه‌کتری بئاڵێنن ،رازی دڵی خۆیان بۆ یه‌کتری بدرکێنن، ئه‌ڵێ: چراخم که‌ره‌م ئه‌گه‌ر که‌ره‌مدار بکه‌رۆ که‌ره‌م شه‌وێ من و تۆش بیاونا به هه‌م من چون په‌روانه تۆ به وێنه‌ی شه‌م تا سوب بنیامان سه‌ر وه یه‌ک سه‌رین کهردامان رازان ویه‌رده‌ی وه‌رین ئه‌وسا جه‌و دما ئه‌گه‌ر مهمردم په‌ی مه‌رده‌نی وێم شادی مهکهردم (چیم)68 : گیانه که‌ره‌م! ئه‌گه‌ر که‌ره‌مدار که‌ره‌م بکا شه‌وێ من و تۆ به یه‌ک بگه‌یه‌نێ من وه‌کو په‌روانه و تۆش وه‌کو شه‌م تا به‌یانی سه‌رمان بکردایه‌ته سه‌ر یه‌ک سه‌رین رازی دێرینمان بۆ یه‌کتری بگێڕایه‌ته‌وه ئه‌وسا له‌و ده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر بشمردمایه بۆ مردنی خۆم شاییم ئه‌کرد (چیم)68 : له شیعرێکی تری دا ئه‌ڵێ: چراخ جه‌ی دنیا ئه‌وه‌ند ئاواتم مه‌نده‌ن جه‌ی دنیا وهرتهر جه مه‌رده‌ن به دیده‌م بدیا لهب وه بانی لهب الڵی تۆم بنیا
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
هه‌ردو بنیامان سه‌ر وه یه‌ک سه‌رین کهردامان رازی ویه‌رده‌ی وه‌رین بدیام ده‌ستی تۆم شیه‌ن نه گه‌رده‌ن دهرسات مهواستم ئاوات وه مه‌رده‌ن بۆ بنیام نه بۆی زوڵف مشکینت بکهردام ته‌واف که‌عبه‌ی جه‌مینت بااڵی وێم په‌شتان بااڵت بکهردام حه‌سره‌ت نمهبی ئه‌گه‌ر بمهردام (چیم)8 : گیانه له‌م دنیایه‌دا ئه‌وه‌نده ئاواته‌م ماوه که پێش مردنم به چاوی خۆم بمدیایه لێوم بنایهته سه‌ر له‌علی لێوی تۆ هه‌ردوکمان سه‌رمان بکردایه‌ته سه‌ر یه‌ک سه‌رین رازی دێرینمان بۆ یه‌کتری بگێڕایه‌ته‌وه بمدیایه ده‌ستی تۆ له گهردنمایه ده‌سبه‌جێ ئاواتم به مردن ئه‌خواست بۆنی ئه‌گریجه بۆنخۆشهکانم بکردیتایه به ده‌وری که‌عبه‌ی روخسارتا ته‌وافم بکردایه بااڵم له بااڵت بئااڵنایه ئه‌گه‌ر بشمردمایه ،داخم نه‌ئه‌خوارد! (چیم)8 : له شیعرێکی تری دا ئه‌ڵێ: شه‌وێ شهریفتهر جه سوبحی نه‌ورۆز رهوشهنتهر جه زوڵف ماهی دڵ ئه‌فرۆز ئاسمانان یه‌ک یه‌ک پرشنگ مهشانان مه‌له‌کان جه عه‌رش -ال حول -مهوانان هه‌ر جه واده‌ی شام تا وه سوب سهاڵت بولبول مه‌وانا بانگی – یا حی – وات ستاره جه بورج به جهوالن که‌ری زوهره موقابیل بورجی موشته‌ری دڵ وه مه‌یل یار شیرین ته‌داره‌ک هه‌وا فه‌ره‌ح به‌خش ،ساعه‌ت موباره‌ک دڵ به‌ندی زنجیر زوڵفی گرنج بی دو لهب میوهچین نارنج نارنج بی درێغا ئه‌و شه‌و تا وه سوب سه‌حه‌ر لهب وه بانی لهب تا – یوم المحشر ( -شین)7 : 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
شه‌وێک، شه‌ریفتر له به‌یانیی نه‌ورۆز رۆشنتر له زوڵفی مانگی دڵسوتێن ئاسمانه‌کان ،پرشنگیان ئه‌وه‌شان فریشته‌کان ،له عه‌رش -ال حول -یان ئه‌خوێند بولبول ،له ئێواره‌وه تا نوێژی به‌یانی بانگی -یا حه‌ی -ی ئه‌دا ئه‌ستێره‌کان ،له بورجه‌کان ئهجریوانهوه زوهره له به‌رامبه‌ر موشته‌ری دا دڵ، به ئاره‌زوی یاری رازاوه‌وه له هه‌وایه‌کی خۆشیهێن دا ،له کاتێکی پیرۆزدا دیلی زنجیری زوڵفی لولی بو، لێو، میوه‌چنی مه‌مکه‌کانی بو، درێخ بۆ ئه‌و شه‌وه ،که تا ده‌می به‌یانی لێو له سه‌ر لێوی بو ،بمایه تا رۆژی مه‌حشه‌ر (شین)7 : له شیعرێکی تری دا ئه‌ڵێ: هوناو وهشتانهن په‌ی تۆ جه دیده‌م هوناو وهشتانهن بااڵم وه کااڵی خه‌مان پهشتانهن نه ئینه واده‌ی سهرگوزهشتانهن ئه‌وه‌ند نهمهردام حه‌سره‌تا جارێ گهردهنای گه‌ردون بکهرداش کارێ ئێمه و تۆ هه‌مڕاز ،شه‌وێ تا به رۆ جه شه‌ودا نهدیام ،خاوێ غه‌یر جه تۆ گاهێ سهرگوزهشت ،گاهێ شیرین راز گاگا جه تۆ گاز ،گا جه من نیاز ئه‌وسا ئه‌ر مه‌رگم باما جه‌و ده‌م دا بوڵم مهشانا به یانه‌ی خه‌م دا(هێ)2 : خوێناو بارانه! بۆ تۆ خوێناو له چاوه‌کانم ئه‌بارێ بااڵم له خه‌م ئااڵوه ئێستا کاتی گێڕانه‌وه‌ی سه‌رگوزه‌شته نیه 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
هه‌ر ئه‌وه‌نده که نه‌مردمایه جارێ گه‌ردون خولی بدایه و کارێکی بکردایه من و تۆ ،شه‌وێ تا به رۆژ ،هاوراز بوینایه له‌و شه‌وه‌دا خه‌وم هه‌ر به تۆوه بدیایه جارێ سهرگوزهشتهمان بگێڕایه‌ته‌وه ،جارێ قسه‌ی خۆشمان بکردایه جار جارێ تۆ گازت بگرتایه و ،جارێکیش من نیازم بدرکانایه ئه‌وسا ،ئه‌گه‌ر له‌و ده‌مه‌دا بشمردمایه خۆڵه‌مێشه‌که‌م ئه‌دا به ماڵی خه‌م دا (هێ)2 : بێسارانی هه‌ر به‌م ئاره‌زوه‌وه له ژیان ئه‌ڕوانێ ،گه‌ره‌کێتی ژیان خۆشتر بکا .ژیان بۆ ئه‌وه‌ی ره‌ونه‌قی زیاتری هه‌بێ و ،خۆشتر بێ ئه‌بێ زیندویه‌تی و چاالکی رۆژانه‌ی تێدا به‌رده‌وام بێ .له شیعرێکی دا ئاماژه بۆ "شه‌ترنج" و "ک‌ش" و "مات" ی "شا" ئه‌کا که دو جواڵنی یاری شهترنجن: ده‌ست و پا به‌سته خهجاڵهتهنان چون شاهی شه‌تره‌نج ک‌ش و ماتهنان (شین)91 : هه‌روه‌ها باسی یاری نه‌رد ئه‌کا: هه‌رده‌م نه‌ردی جه‌ور جه‌فا مهشانی به یاران جه‌فای دوری مهنمانی (دال)22 : شه‌ترنج که جۆرێکه له یاری پێویستی به بیرکردنه‌وه‌ی قوڵ و دانانی پالنه و ،شاره‌زایی و زیره‌کیه‌کی تایبه‌تی ئه‌وێ ،به‌اڵم نه‌رد ،که هه‌ندێ جێ پێی ئه‌ڵێن تاوڵه ،یاریه‌که زۆرتر رێکه‌وت و به‌خت له بردنه‌وه و دۆڕاندن دا ده‌وری هه‌یه .به هه‌ر حاڵ هه‌ردو یاری له‌و سه‌رده‌مه‌دا هی چینی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵ و ،کات به سه‌ربردنی ناو دیواخان و مااڵن بوه ،ده‌ستی که‌سانی چینه‌کانی خواره‌وه‌ی نهگهیشتویهتێ. مۆسیقا کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره‌ی له سه‌ر ده‌رونی مرۆڤ و خۆشی ژیان و ،په‌یوه‌ندی به ئاستی گوزه‌رانه‌وه هه‌یه. بێسارانی له هه‌ندێ شیعری دا ئاماژه به هه‌ندێ ئامڕازی مۆسیقا ئه‌دا له‌وانه "ئه‌رغه‌نون" ،ئه‌ڵێ: سهرکۆوان ته‌مین ،ده‌شتان گرد زهڕگون بولبول مژنهوۆ ،سازی ئه‌رغه‌نون (نون)7 : ئه‌رغه‌نون ئامڕازێ نه‌بوه له سه‌ر ئاستی خه‌ڵک ناسراو و باو بوبێ ،به‌ڵکو ته‌نیا ئه‌وانه ناسیویانه که له کۆڕی گۆرانی و به‌زمی هه‌ڵبژارده و دهسهاڵتدارانی کۆمه‌ڵ دا به‌شدار بون .بێسارانی له‌مه‌ش تێ ئه‌په‌ڕێ ئه‌چێته کۆڕی "موتریب" و "ساقی" و "مه‌ست" و "مه‌ی" و "شه‌راب" و باسی "چه‌نگ" و "که‌مانچه" و "نه‌ی" و "قانون" ئه‌کا: موتریب نه‌وای چه‌نگ سه‌خت بێ ،نهوانان ،په‌رێ نه‌وای چه‌نگ ساقی مروهتهن شه‌رابی گوڵڕه‌نگ ده‌وران دو رهنگهن مه‌که‌ره دره‌نگ موتریب بکێشه ناڵه‌ی نه‌وای نه‌ی که‌یکاوس ،کۆ شی ،دارا که‌ی بی که‌ی؟ که‌مانچه‌ی شادیی بگێره به ده‌ست 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
مه‌ست که‌ره هۆشیار ،هۆشیار که‌ره مه‌ست با به قانون بۆ نه‌غمه‌ی سازانت چون یهکشهو چه‌نی ساقی سازانت تا ئه‌ی مه‌جلیسه بویارمێ به شاد شادیی و ناشادیی مویهران چون باد (میم)1 : له باسی مه‌ی دا چه‌ندین ساقینامهی داناوه .له‌وانه: ساقی که‌ی بۆ که‌ی (سین)9 : ساقی مه‌ی داریم (سین)2 : ساقی ناڵه‌ی نه‌ی (سین)2 : له‌و شیعرانه‌دا جارێ ستایشی "مه‌ی یاقوتی ره‌نگ" ئه‌کا و جارێکی تر په‌سنی "مه‌ی ئاقیق ئاسا" و "مه‌ی گوڵخونچه ره‌نگ ،حه‌مرا چون شه‌فه‌ق" ئه‌دا و باسی "قههقهههی مینا" و "سوراحی" و "جام" و "پیاڵه" و "جورعه" ئه‌کا که وشه‌گه‌لی کۆڕی به‌زمی "مه‌ی و مه‌ستی" ن ،بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ به خه‌یاڵی سه‌رخۆشی "تاوێ دنیا به ئاره‌زوی ئه‌و بگه‌ڕێ" و"دڵ له باری خه‌م ئارام بێ".
بێسارانی و غه‌ریبی: بێسارانی له شیعره‌کانی دا وشه‌گه‌لێ به کار ئه‌هێنی ،ئاواره بون و غه‌ریبی لێ ئه‌خوێنرێته‌وه ،وه‌کو" :غه‌ریب" و "دڵی غه‌ریبان" و "موڵکی غه‌ریبی" و "داخی غه‌ریبی" و "غه‌ریب ئازاری و غه‌ریب نه‌وازی"" ...مه‌هجوری" و "ده‌ردی مه‌هجوری" و "کوره‌ی هیجران و دوری"" ...ئاواره و ئاواره‌ی واڵت"" ،دورکهفتهی وه‌ته‌ن" و "دورواڵت" و "زامهن نه دور". له شیعرێکی دا ئه‌ڵێ: یا شای سه‌بوری مهر تۆ بده‌ری سه‌برێ ،سه‌بوری تۆ که‌ری عیالج ده‌ردی مه‌هجوری وه‌رنه کێ دارۆ تاقه‌تی دوری عه‌زاب کێشی ده‌رد زامهن نه دوریم په‌شێوحاڵ په‌ی دین ئه‌و جه‌مین نوریم دورکهفتهی وه‌ته‌ن ،دور واڵتهنان خهمکێش و خه‌مناک ،خه‌م خهاڵتهنان (یا)99 : یا شا – مه‌به‌ستی خوایه -سه‌بوری مه‌گه‌ر تۆ بورده‌باری و سه‌بوریمان پێ بده‌ی تۆ ده‌ردی دابڕان چاره‌سه‌ر بکه‌ی ئه‌گینا کێ توانای به‌رگه گرتنی دوریی هه‌یه؟ به ده‌س ده‌ردی دوری زێده‌وه ئازار ئه‌چێژم،
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
پهشێوحاڵم بۆ بینینی ئه‌و روه روناکه دورکهوتهی نیشتمانم ،دور واڵتم خه‌م ئه‌خۆم ،خه‌مناکم ،خه‌م بۆته خهاڵتم (یا)99 : له شیعرێکی تری دا ئه‌ڵێ: دڵ زه‌بونه وێم ره‌نگ زه‌رد و زایف ،دڵ زه‌بونه وێم نه چای بێ ئامان سهرنگونه وێم ئاواره‌ی واڵت ته‌نجه و تونه وێم ته‌ن خهمیدهی بار مهالمهته وێم شه‌رمه‌نده‌ی رۆی حه‌شر قیامه‌ته وێم یانه‌ی دڵ سهیالت خه‌مان ره‌فته وێم کزه‌ی جه‌رگ وه گۆش وێ شنهفته وێم به کوره‌ی هیجران دڵ جۆشیای وێم به بااڵی کااڵی خه‌م پۆشیای وێم گۆش که‌ڕ ،زوان الڵ ،چه‌م بێ نوره وێم چون مه‌جنون شه‌یدا جه له‌یل دوره وێم یه گشت جه نه‌دین دورواڵته وێم دو‌ریش ،ره‌ستاخێز عهرهساته وێم (دال)2 : دڵ زه‌بون خۆم ره‌نگ زه‌رد و الواز ،دڵ زه‌بون خۆم له چاڵی بێ ئامان دا سه‌رنگون و، ئاواره‌ی واڵتی ته‌نجه و تون خۆم بااڵم چه‌ماوه‌ی قورسایی باری سه‌رزه‌نشت، شه‌رمه‌زاری رۆژی حه‌شری قیامه‌ت خۆم به الفاوی خه‌م ماڵی دڵ وێران و، به گوێی خۆم کزه‌ی جه‌رگم ئه‌بیستم دڵ ،بۆته کوره‌ی هیجران و کااڵی خه‌م له بااڵم ئااڵوه گوێ که‌ڕ ،زمان الڵ ،چاو بێ روناکی، وه‌کو مه‌جنونی شه‌یدا له له‌یل دورم ئه‌مه هه‌موی به هۆی نه‌بینین و دورواڵتیهوهیه دوریه‌که‌ی ،هه‌ڵسانی مه‌یدانی عه‌ره‌ساتی رۆژی قیامه‌ته (دال)2 : له شیعرێکی تری دا ئه‌ڵێ: چراغ نه دڵه‌ن هه‌ر که‌س غه‌ریبه‌ن هه‌ر داخ نه دڵه‌ن 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
دڵه‌ی غه‌ریبان چون په‌ڕه‌ی گوڵه‌ن گوڵ خار تێش نێشۆ خه‌یلی موشکڵهن .... غه‌ریب ئه‌ر په‌نه‌ش بواچان سه‌ردێ هه‌ر سه‌ردێ په‌رێش مه‌بۆ وه ده‌ردێ دڵه‌ی غه‌ریبان میسلی گوڵ دارۆ کافر ئه‌و که‌سه‌ن غه‌ریب ئازارۆ موڵکی غه‌ریبیم فراوان دیه‌ن داخی غه‌ریبیم جه حه‌د بهرشیهن هه‌رکه‌س مه‌که‌رۆ غه‌ریب نه‌وازی بێ شک خوداوه‌ند لێش مه‌بۆ رازی هه‌ر که‌س مهگیرۆ غه‌ریبان عیزه‌ت په‌ی وێش مهسازۆ جایێ جه جه‌نه‌ت (دال)28 : چراغ له دڵ دایه هه‌ر که‌س غه‌ریبه هه‌ر داخی له دڵ دایه دڵی غه‌ریبان وه‌ک په‌ڕه‌ی گوڵ دڕک له گوڵ بچه‌قێ زۆر مهشکیله ... موڵکی غه‌ریبیم زۆر دیوه داخی غه‌ریبیم له ئه‌ندازه تێ په‌ڕیوه ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کی سارد به غه‌ریب بڵێن هه‌ر قسه‌یه‌کی لێ ئه‌بێ به ده‌ردێ دڵی غه‌ریبان وه‌کو گوڵ وایه کافر ئه‌و که‌سه‌یه ئازاری بدا هه‌رکه‌س دڵنه‌وایی بکا بێگومان خوا لێی رازی ئه‌بێ هه‌رکه‌س رێزیان بگرێ جێگه‌یه‌ک له به‌هه‌شتا بۆ خۆی ساز ئه‌کا(دال)28 : "غه‌ریبی" دورکه‌وتنه‌وه‌یه له ماڵ و مناڵ و که‌سوکار و ناسیاو ،له‌و دیمه‌نه ده‌سکرد و سروشتییانه‌ی تیا ژیاوه، دورکه‌وتنه‌وه‌یه‌کی جوگرافیه له ژینگه‌ی کۆمه‌اڵیه‌تی ،سیاسی ،ئابوری خۆی له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر. ئه‌م دورکه‌وتنه‌وه‌یه که "غه‌ریبی" وه‌کو له‌ش و وه‌کو باری ده‌رونی لێ ئه‌که‌وێته‌وه: ئه‌شێ ئاره‌زومه‌ندانه بێ بۆ کار و بازرگانی ،بۆ خوێندن ،حه‌زی دیده‌نی و گه‌شتوگوزار و سه‌ردان. ئه‌شێ راکردن بێ له هه‌لومه‌رجی داسه‌پاو ،له سۆنگه‌ی نائارامی ،ناره‌زایی ،مه‌ترسی له سه‌ر ژیان ،یا له ئه‌نجامی چه‌وسانه‌وه‌ی دینی ،مه‌زه‌بی ،چینایه‌تی ،نه‌ته‌وه‌یی ...بێ. 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
ئه‌شێ راونانی زۆره‌ملێ بێ. بێسارانی ده‌ردی غه‌ریبی چێشتوه .ئه‌بێ بۆچی توشی غه‌ریبی بوبێ .به فه‌قێیه‌تی به دوای خوێندن و فێربون دا چوه ،به مه‌الیه‌تی به دوای مزگه‌وتێکی شایسته‌ی خۆی دا گه‌ڕاوه ،یان له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه خوێناوی و نائارامیه کاولکهرهدا بوه که توشی ناوچه‌که ،له‌وانه ناوچه‌ی ژیانی ئه‌ویش ،بوه؟ ئه‌بێ چ گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی ،جگه له ته‌مه‌ن ،له باری ده‌رونی بێسارانی دا روی دابێ و چ روداوێک وه‌رچه‌رخانی له رێبازی ژیانی له خۆشیه‌وه بۆ خه‌م ،له هیواوه بۆ نائومێدی قهوماندوه. بێسارانی که‌وتۆته گله‌یی له زه‌مانه و به‌ره‌و خه‌مینی رۆیشتوه ،نه‌ک هیچ هیوا و ئومێدێکی به ژیان نه‌ماوه، به‌ڵکو له تاریکستانی خه‌م دا وێڵ و ،چاوی بڕیوه‌ته مردن چاوه‌ڕوانی مه‌رگه .ئۆباڵی هه‌مو که‌وتنه‌کانی ئه‌خاته ملی زه‌مانه: گله‌یی له زه‌مانه بێسارانی ئه‌ڵێ: شه‌ماڵ مداران شه‌ماڵ بێ مروه‌ت ،چۆنت مداران؟ بشۆ وه زامهن وه الی گشت یاران واچه پهرێمان هیمه‌ت بداران هه‌رده‌م بکه‌ران دوعای خێرمان کۆتا نه‌که‌ران دڵ جه مێرمان جه ده‌ستی ره‌قیب ،به‌دانی بهدگهست جه‌ی زێد و زامهن دهستورێمان وه‌ست جه جه‌ور و جه‌فای چه‌رخی بێ بونیاد رومان که‌رد به چۆڵ هه‌رچی باداباد چونکه نهگێاڵ چهرخمان به کام شهرتهن بنێمی سه‌ر وه موڵکی شام (شین)1 : له شیعرێکی تری دا ئه‌ڵێ: دنیای پڕ خه‌ته‌ر په‌رسام جه دنیای دایم پڕ خه‌ته‌ر واتم سفڵهی شوم به‌د جه به‌د به‌دته‌ر چێشه‌ن چه‌نی که‌س نمه‌دی وه سه‌ر؟ ...هتد (دال)22 : له شیعریکی تری دا گله له فه‌له‌ک ئه‌کا ،ئه‌ڵێ: ده‌ردی مه‌جنون پێم فه‌له‌ک داد دوچار ده‌ردی مه‌جنون پێم هیجران دو ده‌سته ئایر وه‌ردان جێم دیم به عه‌رشه‌وه دودی ئاهی وێم ناڵه‌م نه ئاڵه‌م ئایر خێزنا ئه‌سرینم تۆفان نوح ئهنگێزنا 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
من وێنه‌ی غه‌واس ،سه‌رسه‌نگ ره‌سیده غه‌رق بیم نه گێجاو تۆفانی دیده چه‌نی ئاهی ده‌رد مه‌جنون جه خاو‌دا هه‌ر گێجم مهوهرد شه‌و نه گێجاودا (دال)25 : .... شه‌وقم ته‌وقی خه‌م شی نه گهردهنش الدێ نین قیبله‌م شادیی کهردهنش چه‌پگه‌ردی گه‌ردون ،به‌دبه‌خت ،بێ ئامان من وست ئه‌و تۆڕ دام نه رای بێ سامان ...هتد (قاف)7 : له ناو شیعره‌کان دا وشه‌کانی "فه‌له‌ک"" ،چه‌رخ"" ،چه‌رخی گه‌ردون"" ،چه‌پگه‌ردی گه‌ردون" ...دوباره ئه‌بێته‌وه و، بێسارانی و شاعیره‌کانی هاومهدرهسهی ئه‌م ،هه‌مو ناره‌زاییه‌کانی خۆیان و ،هه‌مو گله‌ییه‌کانیان له نه‌هاتنه‌دی ئامانجه‌کانیان ئه‌ده‌نه پاڵ یه‌کێ له مانه ،که هه‌مویان یه‌ک جۆره چه‌مکیان مه‌به‌سته. چین ئه‌و هۆیانه‌ی وایان له‌م شاعیرانه کردوه هه‌میشه له نائومێدی و شین و زاری و گله‌یی دا بژین؟ بۆچی هیچ هیوایه‌کی گه‌ش ،هیچ خۆشیه‌کی ژیان ،هیچ شادیه‌کی که ئومێد و زیندویه‌تی بکات به گیانی مرۆڤ دا له‌و شیعرانه‌دا ناخوێنرێته‌وه؟ ئاخۆ چه‌رخی گه‌ردون ،یان هه‌ر وشه‌یه‌کی تری له‌و بابه‌ته ،هێزێکی وه‌همیه ،به‌رپرسه له هه‌مو نه‌هامه‌تیه‌کانی ئه‌مان ،له خه‌یاڵدانی شاعیر دا دروست بوه؟ یان فه‌له‌ک بریتیه له‌و دۆخه مادی و مه‌عنه‌ویه که هه‌لومه‌رجی ئابوری ،کۆمه‌اڵیه‌تی ،سیاسی ،رۆشنبیری هێناویه‌تیه‌وه ژینگه‌ی شاعیره‌وه... ئه‌گینا ئه‌بێ مه‌به‌ست له‌و هێزه چی بێ :هێزێکی غه‌یبیه یان هێزێکی دنیایی – حکومه‌تیه؟
بێسارانی و خه‌م خه‌مناکم خه‌مناک جه جه‌وری گه‌ردون ،خه‌مناکم خه‌مناک هه‌ر یه‌نده که‌ردم جامه‌ی ته‌ن چاک چاک په‌ی دوری یاران خاک وه سه‌رم خاک...هتد (خێ)6 : کۆی خه‌مبار وێم زه‌لیل و زه‌بون کۆی خه‌مبار وێم ئه‌سیری خه‌سته‌ی که‌فته‌کار وێم به ده‌رد هیجران گرفتار وێم ...هتد (کاف)9 : دارای خه‌مانم سهرقهیتولهی خه‌م ،دارای خه‌مانم خه‌م بیهن به مار په‌ی ریشه‌ی گیانم نێشی خه‌م شیه‌ن نه ئیستیخوانم...هتد (دال)9 :
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
یاران کێ دیه‌ن سه‌ر ڕشته‌ی خه‌مان ،چون من کێ دیه‌ن؟ قامه‌تم وه خه‌م ،رێزه‌ی خه‌م بیهن رۆحم وه خه‌مناک ،نه قاڵب شیه‌ن ئوستادم خه‌مه‌ن جه مه‌دره‌سه‌ی خه‌م ده‌رسی خه‌م وانان ،جه ال‌م بیهن جه‌م ده‌رسم هه‌ر خه‌مه‌ن ،هه‌ر خه‌م مهوانو غه‌یر جه خه‌م فێشته‌ر ،هیچ نمهزانو ئه‌سڵی من خه‌مه‌ن ،جه خه‌م بیهنان بابۆی من خه‌مه‌ن ،خه‌مان دیهنان هه‌ر که‌س خه‌مباره‌ن به‌یۆ جه الی من خه‌م چه‌نی خه‌مان زو مبۆ ساکن (یا)8 : مه‌وله‌وی دوا میسراعی دوا به‌یتی ئه‌م شیعره‌ی تێهه‌ڵکێشی شیعرێکی خۆی کردوه (دیوانی مه‌وله‌وی.)191 :
بێسارانی و مردن بێسارانی له قۆناغێکی ته‌مه‌نی دا چاوه‌ڕوانی مردن بوه به‌و بۆنه‌یه‌وه چه‌ندین شیعری داناوه له هه‌ندێکیان دا وه‌سێت ئه‌کا و داوا ئه‌کا چۆن ره‌فتار له گه‌ڵ گۆڕه‌که‌ی بکه‌ن و له هه‌ندێکیان دا تکا له دڵداره‌که‌ی ئه‌کا بێته سه‌ر گۆڕه‌که‌ی و بۆی بگری. له شیعرێکی دا ئه‌ڵێ به‌ردی گۆڕه‌که‌م به گه‌اڵی وه‌ریوی پایز ،که ره‌نگی زه‌رده ،وه نیشانه‌یه بۆ ره‌نگی زه‌ردی من ،دابپۆشن و ،که‌وانی کۆن ،کامیان له هه‌مویان چه‌ماوه‌تره له سه‌ر گۆڕه‌که‌م دابنێن ،وه‌کو نیشانه‌ی قه‌دی چه‌ماوه‌ی من ،تا یاران بزانن به ده‌ردی خه‌م چه‌ماومه‌ته‌وه و مردوم: به‌ی گشت ده‌رده‌وه به‌ی گشت زامه‌وه ،به‌ی گشت ده‌رده‌وه به‌ی جه‌سته‌ی خه‌مین ره‌نگی زه‌رده‌وه ها جه نه‌و قه‌برم ئاوا که‌رده‌وه ئامانه‌ن ئه‌و سا وه قه‌برم به‌ران نیشانه‌ی جه‌سته‌ی خه‌سته‌م بکه‌ران به وهڵگی خه‌زان بپۆشان سه‌نگم تا نیشانه بۆ جه زه‌ردیی ره‌نگم کۆنه کهمانان باوه‌ران وه به‌ر ههریۆ خهمتهرهن بنیانیم وه سه‌ر بنیانیم وه سه‌ر کۆنه که‌مانێ ئه‌و جه قامه‌تم دارۆ نیشانێ تا وینان یاران چه‌فتی که‌مانم بزانان کوشته‌ی ده‌ردی خه‌مانم (دیوان :بێ)8 :
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
له شیعرێکی تری دا داوا ئه‌کا له سه‌ر رێگه‌ی ره‌زان بینێژن به هیوای ئه‌وه‌ی دڵداره‌که‌ی جارێ به نه‌شاره‌زایی پێ به گۆڕه‌که‌ی دا بنێ ،به‌وه ئارام ئه‌بێته‌وه تا به‌ردی گڵکۆکه‌ی به ئاهی ساردی ئه‌م نه‌سوتێ: چراغ ره‌زان بۆ خاس ئیده‌ن گڵکۆم نه پای ره‌زان بۆ نزیک وه پرشنگ پای قهڵوهزان بۆ ئامێته‌ی خاکم وهڵگی خه‌زان بۆ بادا وه گڵکۆم خاکی نۆ نه‌بۆ با یه‌کجار کۆنه‌ی سه‌دساڵ کۆنه بۆ به‌ڵکه قیبله‌ی وێم جه ناکا جارێ به‌یۆ وه سه‌یران عه‌زمی شکارێ نابه‌ڵه‌و بنیۆ پا وه گڵکۆم دا وه قه‌بری تازه‌ی ته‌نیایی نۆم دا تا جه ژێری سه‌نگ ساکن بۆ ده‌ردم نه‌با سه‌نگ سۆچۆ به ئاهی سه‌ردم (چیم)92 : وه‌لی دێوانه‌ش ،دوای بێسارانی ،داوایه‌کی وای کردوه و ئاواتێکی وه‌های خواستوه ،داوای کردوه گۆڕه‌که‌ی له سه‌ر رێی هاتوچۆی خێڵه‌کان دا بێ و ،کێلیکی بۆ بکه‌ن به قه‌د بااڵی شه‌م بێ و له سه‌ری بنوسن که له داخی شه‌م مردوه(.دیوان)11 : چراغم ئامان ئامهنهت فه‌رضه‌ن ئامان سه‌د ئامان وه‌سێتم ئیده‌ن ده‌ستم به دامان به‌ی وه سه‌ر گڵکۆم سه‌وڵی خه‌رامان ئه‌سرین جه دیده‌ی خه‌رامانی تۆ جه سه‌ر بتکیۆ بگنۆ وه گڵکۆ ئه‌ر خه‌ڵکان پهرسان له‌یلێ چێش بیهن واچه هه‌ی مه‌ردم زۆر وه‌نه‌م شیه‌ن ئینه غواڵمێن به تازه مه‌رده‌ن داخی دیده‌ی من به گڵکۆ به‌رده‌ن ئیسه ها نه ژێر تهختهپۆشی سه‌نگ نه قه‌بری تاریک بێ داوا و بێ ده‌نگ به ده‌رگای فه‌ڵه‌ک زار زار بناڵه دو گێسوی سیات وه روی خاک ماڵه واچه خوداوه‌ند بویه‌ر جه گوناش چونکه جه‌ی دنیا فره‌م دان سزاش(چیم)26 :
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
چراغم جه ویر جه دمای مه‌رده‌ن نمهشیم جه ویر ئه‌گه‌ر وه گڵکۆم رات گنۆ ته‌قدیر سه‌نگی ئه‌لحه‌دم مهبۆت دامانگیر زینهار نه گڵکۆم پا نه‌که‌ری که‌م رۆحی ره‌وانم مهدارۆت به چه‌م نهواچی مه‌رده‌ن ها نه ژێری گڵ هێمای داخی تۆم بهرنهشیهن جه دڵ ئه‌وڕۆ جه ئه‌لحه‌د سه‌ر مارۆ وه به‌ر وه مه‌یلی تۆوه مهشون وه مه‌حشه‌ر جه بۆنه‌ی تۆوه به‌هه‌شت مه‌دان پێم وه‌رنه چه کاره‌م ،کێ زانۆ من کێم؟(چیم)59 : به هێواشی شیوه‌نم بۆ بکه به خۆشه‌ویسته‌که‌م بڵێ: به هیواشی بۆم بگری به رشته‌ی چاوان ،به فرمێسکی گه‌رم له سه‌رم ،بێ په‌روا و بێ شه‌رم ،بانگ هه‌ڵ بده زینهار با ته‌خته‌ی ته‌رمه‌که‌م با نه‌ونه‌مام بێ وێنه‌ی بااڵی ئه‌و نازکئهندامه بێ به‌اڵی بااڵی ئه‌و وای لێ کردوه عه‌شقی بینینی ئه‌و بردویه‌تیه خاکه‌وه ئه‌وسا دو ته‌خته ته‌رمم سوار که‌ن به‌و ده‌رنگه یارم ئاگادار بکه‌ن با نیونیگایهکی نازم بۆ بنێرێ غهمزهیهکیش بۆ بااڵی گۆڕه‌که‌م بنێرێ(شین)21 : شینم که‌ر وه نه‌رم واچدێ به قیبله‌م شینم که‌ر وه نه‌رم به رشته‌ی چاوان ،به ئه‌سرینان گه‌رم بانگ هۆردۆ وه سه‌رم بێ په‌روا ،بێ شه‌رم زینهار چۆی ته‌رمم با نه‌ونه‌مام بۆ وێنه‌ی بااڵی ئه‌و نازک ئه‌ندام بۆ ئه‌ی بهاڵ بااڵی ئه‌و په‌ی کهردهنان عه‌شقی دینی ئه‌و به خاک بهردهنان ئه‌وسا دو چێوه ته‌رمم سوار که‌ن 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
جه‌و دره‌نگه‌دا یار خه‌به‌ردار که‌ن نیم نیگایێ ناز چه‌نیم بکیانۆ غهمزهش وه بااڵی قه‌برم بشانۆ (شین)21 : سه‌رده‌می ژیانی بێسارانی ( 9992-9152ک 9712-9619 /ز) به پێی ئه‌م گریمانه‌یه هاوزه‌مان بوه له گه‌ڵ چه‌ندین روداوی گرنگ ،له سه‌رو هه‌مویانه‌وه روخاندنی قهاڵکانی زه‌ڵم ،پاڵنگان ،حه‌سه‌ناوا و ،گوێزانه‌وه‌ی پایته‌ختی میرایه‌تی ئه‌رده‌اڵن بۆ سنه. ئه‌م سه‌رده‌مه هاوزه‌مانه له گه‌ڵ دانان و البردن و گۆڕانی چه‌ندین که‌س له والیه‌کانی ئه‌رده‌اڵن ساڵی 9121ک هێرشی گه‌وره‌ی عوسمانی بۆ گرتنه‌وه‌ی به‌غداد ده‌ستی پێ کرد .به‌اڵم سه‌ره‌تای هێرشه‌که‌یان له شاره‌زوره‌وه ده‌س پێ کرد .له خورماڵه‌وه له‌شکرکێشییان کرد و قه‌اڵی مه‌ریوان ،حه‌سه‌ناوا ،پاڵنگان ،که جێگه ستراتیجیه‌کانی میرایه‌تی ئه‌رده‌اڵن بون ،که‌وتنه ده‌س عوسمانی و ناوچه‌که و دانیشتوانی له ژێر کاریگه‌ری هێرشه‌که‌دا پایه‌ماڵ بون. ساڵی 9116ک میری ئه‌رده‌اڵن پایته‌ختی میرایهتیهکهی گوێزایه‌وه بۆ جێگایه‌ک ،که خۆیان ئاوایان کرده‌وه به ناوی سنه‌وه .سنه بو به ناوه‌ندێکی سیاسی ،فه‌رهه‌نگی ،ئابوری ،جه‌نگی. ساڵی 9111ک سه‌فه‌وی و عوسمانی په‌یمانی زه‌هاویان به‌ست و ،سنوری هه‌ردو ده‌وڵه‌تیان دیاری کرد، سنوری ئه‌ماره‌تی ئه‌رده‌اڵن کشایه‌وه ئه‌و دیو کێوه‌کانی هه‌ورامان. ساڵی 9999ک سلێمان به‌به هێرشی کرده سه‌ر ئه‌رده‌اڵن و زۆری داگیر کرد به‌اڵم گه‌له‌کۆمه‌کێی ئێران و عوسمانی تێکی شکاند .دوای ئه‌م هێرشه عه‌جه‌م قه‌سابخانه‌یه‌کیان بۆ کورده‌کانی مه‌ریوان رێکخست. بێسارانی ئه‌بێ له سه‌رده‌می ئه‌م روداوانه‌دا ژیا بێ .له شیعره‌کانی دا هیچ ئاماژه‌یه‌ک له دور و نزیکه‌وه بۆ هیچ کام له‌م روداوانه ناخوێنرێته‌وه ،ته‌نیا شتی که ره‌نگه له شیعره‌کانی ده‌ربهێنرێ ئه‌و ره‌شبینی و نائومێدیه‌یه که ناتوانرێ به هیچ هۆیه‌ک پاساو بدرێ جگه له‌م نائارامی و مه‌ینه‌تیه زۆره‌ی به سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌که‌دا هاتوه ،که ئه‌ویش یه‌کێکیان بوه.
بابه‌تی جۆراوجۆری بێسارانی وشه‌وانی: بێسارانی له هه‌ڵبژاردنی وشه‌کانی دا بۆ رازاندنه‌وه‌ی شیعره‌کانی شاره‌زاییه‌کی زۆری له زمان و وهستایهتیهکی ته‌واوی له داڕشتنیان دا نواندوه .وای کردوه ئاوازی وشه‌کانی ،سۆزی وشه‌کانی ،مه‌به‌سته‌کانی خۆی، کاریگه‌رییان له سه‌ر خوێنه‌ره‌که‌ی به جێ بهێڵێ. نمونه :1 شه‌وبۆ ،گوڵێکی جوانه ،بۆنی خۆشه ،ره‌نگی زه‌رد و سور و په‌مه‌یی و مۆر و ،کێوی و ماڵی ...هه‌یه .شه‌وبۆ به تایبه‌ت له شه‌ودا بۆنه‌که‌ی باڵ‌و ئه‌بێته‌وه .بێسارانی ئه‌ڵێ به شه‌و وه‌ره ،تا به شه‌و بۆنی خۆشی تۆ بکه‌م که وه‌کو گوڵی شه‌وبۆ خۆشه ...کۆکردنه‌وه‌ی وشه‌کانی "شه‌و" و "بۆ" و به کارهێنانی چه‌ند جارێ به مه‌عنای جیاواز ئاهه‌نگێکی تایبه‌تی داوه به شیعره‌که:
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
قیبله‌م وه شه‌و بۆ مه‌یل که‌ر وه جه‌سته‌م شه‌وێ وه شه‌و بۆ بده‌م نه ده‌ماخ شهوبۆت چون شه‌وبۆ تا دڵم ساکن به بۆی شهوبۆت بۆ مه‌واچان شه‌وبۆ جه سه‌ر نساران شه‌وبۆش مهکیانۆ په‌ی دیده‌ی یاران قیبله‌م تۆیچ به ره‌نگ شه‌وبۆ بنمانه شه‌وێ به شه‌ماڵ شهوبۆت بکیانه شه‌ماڵ بۆی شه‌وبۆ به ده‌وانی ده‌و باوه‌رۆ په‌رێ ده‌رده‌داری شه‌و (قاف)95 : له‌م شیعره‌دا ئه‌م وشانه‌ی کۆ کردۆته‌وه: شه‌وبۆ :گوڵی شه‌وبۆ شه‌وبۆ :شه‌و وه‌ره ،بێ به شه‌و شه‌وبۆ :بۆن له شه‌ودا نمونه‌ی :2 الڵ ،که به رێنوسی کۆن به پیته‌کانی ل – ا – ل نوسراوه ،چه‌ندین وشه‌ی هاوئاوازی کۆکردۆته‌وه .به ده‌نگ ساز و ئاوازێکی تایبه‌تی و به نوسین شێوه‌یه‌کی جوانی پێ به‌خشیون .ئه‌ڵێ: یاران الڵێ دیم ئارۆ جه الاڵن عه‌جه‌ب الڵێ دیم وه الاڵن الاڵن هۆرێزام و شیم جه په‌ی ئه‌و الڵه چون الاڵن الڵ بیم که‌نده بی ئه‌و الڵ حهکاکان جه سه‌نگ الڵ جه ناوی الڵ له‌عل الله ره‌نگ هه‌رچه‌ند که نیشتم به مهالڵهوه چون الاڵن الڵ بیم وه الی الڵهوه وه الاڵن الاڵن الڵییام الاڵم روخسارم وه گه‌رد خاکپای مااڵم (یا)96 : له‌م شیعره‌دا ئه‌م وشانه‌ی کۆ کردۆته‌وه: الڵ :کوردێنراوی وشه‌ی له‌عل ،که به‌ردێکی گرانبه‌هایه ،ئافره‌ت بۆ ملوانکه و پیاو بۆ مۆری نقێمی مستیله به کاریان هێناوه. الڵ :که‌سێ که زمانی به‌سترا بێ قسه‌ی بۆ نه‌کرێ. الڵ – ان ،الڵ -یان :کڕوزانه‌وه ،پاڕانه‌وه. مه -الل :خه‌مباری. 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
الل -ه :گوڵی گواڵڵه. وشه‌ی "الل" ی که له‌م شیعره‌دا بێسارانی به کاری هێناوه له الیهکهوه یاری به وشه‌که کردوه و له الیه‌کی تره‌وه مه‌عنای شیعره‌که‌ی نه کردوه به قوربانی وشه‌وانی ،وای کردوه سه‌رنجی خوێنه‌ر رابکێشێ. نمونه‌ی :3 به‌ی ،که به رێنوسی کۆن به پیته‌کانی ب – ی نوسراوه ،بێسارانی چه‌ندین وشه‌ی لێ رێکخستوه و له‌م شیعره‌دا به کاری هێناوه: جه‌و به‌یانه‌وه حاڵێ پێم یاوان جه‌و به‌یانه‌وه خاڵێ دیم نه به‌ین دو به‌یانه‌وه چون نه‌جم مهدرهوشۆ وه به‌یانه‌وه حهکاکانی ده‌ور گشت به‌یانه‌وه کێ دیه‌ن مه‌غریب وه به‌یانه‌وه؟ ..هتد (جیم)5 : له‌م شیعره‌دا ئه‌م وشانه‌ی کۆ کردۆته‌وه: به‌ی :به‌هێ ،به‌ری داری به‌هێ که شێوه‌ی مه‌مکی هه‌یه. به‌یان :دو به‌هێ به‌یان :به‌یانی ،شه‌به‌قی پێش هه‌ڵهاتنی خۆر. به‌یان :ع رونکردنه‌وه. به‌یان :بیان -بێن ،وه‌رن. نمونه :4 به که‌م که‌م که‌ردم کۆکۆ کۆی خه‌مان ،به که‌م که‌م که‌ردم په‌ی په‌ی مهنامهن ،داخ وه گڵ به‌ردم مه‌ن مه‌ن مهنامهن ،داخ وه دڵ به‌ردم سه‌د مه‌رده‌م مه‌رده‌ن سه‌د کۆسم که‌فته‌ن هیچ که‌س ئاخ و داخ جه من نهشنهفتهن ئاخ ئاخ و داخ داخ ،وه‌ی وه‌ی و رۆ رۆ هه‌ر هه‌شت به غه‌زه‌ب لێم بیهن به کۆ قیبله‌م جه دوریت یه‌نده داخ وه‌ردم خه‌یاڵ به داخی خه‌مان شاد که‌ردم (بێ)7 : دوبارهکردنهی وشه‌کان زهمزهمهیهکی خۆشی داوه به شیعره‌که.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
نمونه :5 قیبله‌م دیم نه‌دیم خاڵت خاوێ بی ،جارێ دیم نه‌دیم به ئیخالس نه رای عیشقت ،شیم نه‌شیم په‌شتانی بااڵت جارێ بیم نه‌بیم شوکرانه‌ی وه‌سڵت ،وانام نهوانام تۆم به دۆستی وێم ،زانام نهزانام قیبله‌م چون وه‌فات بێوه‌فایی بی رهواییم جه ال‌ت ناره‌وایی بی یا شا هه‌ر که‌سێ بێ وه‌فا و به‌ین بۆ گیرۆده‌ی غه‌زه‌ب ئیمام حسه‌ین بۆ (قاف)8 : بێسارانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ورده‌کاری کردوه له دوباره به کار هێنانی وشه‌کانی دا ،به جۆرێ که خوێنه‌ر رائه‌کێشێ بۆ به‌دواداچونی ،که‌چی مۆسیقا و مه‌عنای شیعره‌که‌ی نه دۆڕاندوه و ،یه‌کێتی بابه‌ته‌که‌ی و مه‌به‌ستی شیعره‌که‌ی نهفهوتاندوه.
گوڵ‌چنین چه‌ند بابه‌تێکی تر که بێسارانی بایه‌خی پێداون جوانی سروشت و دیاردهکانێتی: باسی ئه‌ستێره ،روبار ،کانی ،تافگه ...ئه‌کا. باسی وه‌رزه‌کانی ساڵ به‌هار ،هاوین ،زستان ،پایز ئه‌کا و ،به‌هار و گه‌شانه‌وه ،پایز و وه‌رین پێکه‌وه ئه‌به‌ستێ. باسی ره‌ز و باخ و دره‌خت و گوڵی جۆراوجۆر ئه‌کا .به ناوی گوڵ و گیای به‌ڕه‌زا (بێ )5 :سپی سه‌وڵ و سونبول (بێ )1 :زافه‌رانی زه‌رد (پێ )9 :سۆسه‌ن خاڵ (پێ )2 :و(چیم )2 :وه‌نه‌وشه (واو( )1 :واو)5 : رێحان (رێ )6 :شیعره‌کانی رازاندۆته‌وه و ،به ناوی دره‌خته‌کانی چنار (چیم )2 :وهڵگ بید (تێ )6 :وه‌ن دار (نون )5 :به‌ی (واو )1 :جوانیه‌کی تایبه‌تی داوه به وێنه شیعریه‌کانی. په‌روه‌رده‌کردنی گوڵ له باخچه‌ی تایبه‌تی ماڵ و ،له باخچه‌ی گشتی و ،له رێگاوبانه‌کان دا ،یه‌کێکه له نیشانه‌کانی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵ و ،ده‌رکه‌وتنی ئاستی شارستانی واڵت و ،ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵک. بایه‌خدان به گوڵ .له ناو که‌سانی ده‌سه‌اڵتدار و خێزانیدارادا ئه‌بێ ،به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر کۆشک و سه‌را و خانوی خاوه‌ن حه‌وشی گه‌وره و ئاوی زۆری هه‌بێ .ئه‌بێ هه‌مو میره‌کان که کۆشک و سه‌رایان دروست کردوه، باخیشی تێدا بوبێ. هه‌ندێ گوڵ بۆ مه‌به‌ستی پزیشکی ،هه‌ندێکی بۆ بازرگانی ،هه‌ندێکی بۆ خواردن ئهروێنرێ و ،به کار ئه‌هێنرێ، به‌اڵم هه‌ندێ گوڵ ته‌نیا بۆ جوانی و رازاندنه‌وه‌ی جێگه‌یه‌کی دیاریکراوه. کوردستان گوڵی ماڵی و گوڵی کێوی جۆراوجۆری لێیه. هه‌ر وه‌رزێ گوڵی خۆی هه‌یه .به‌هاران ،هاوینان ،پایزان ،له که‌ژ و کێوه‌کان ئه‌گه‌شێنه‌وه ،مرۆڤ ده‌ستی له رواندندنی دا نیه.
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
هه‌ورامان ناوچه‌یه‌کی شاخاویه ،به‌فروباران ،کانی و ئاوی هه‌یه ،هه‌زاران جۆر گوڵ و گیا و داری کێوی سروشته‌که‌ی جوان و بۆنخۆش کردوه .هه‌ر کۆمه‌ڵێکیان له وه‌رزێکی ساڵ دا سه‌ر دهرئههێنێن و ئه‌گه‌شێنه‌وه. شاعیران زۆریان به گوڵ و گژ و گیادا هه‌ڵ داوه .زۆریان: به‌هاریان به وه‌رزی گه‌شانه‌وه‌ی گوڵ و گهاڵ و چرۆ و پشکوتنی و ،پایزیان به وه‌رزی گهاڵرێزان داناوه. کورد ناوی مانگه‌کانی ساڵی به گواڵن ،میوه‌گه‌نان ،هه‌رمێ پشکوان ،گهاڵرێزان ...ناو ناوه. نوسه‌رانی مێژوه‌کانی ئه‌رده‌اڵن که گله‌یی له بهدبهڕێوهبردنی محه‌مه‌د خان ئه‌که‌ن و به "خانهزێڕینه" ی ناو ئه‌به‌ن و ،تۆمه‌تی دهسباڵوی و به فیڕۆدانی ماڵی گشتی به پاڵ ئه‌ده‌ن ،له به‌ر ئه‌وه بوه ئه‌ڵێن زۆری کات خه‌ریکی راو بوه و ،بایه‌خی زۆری به گوڵ داوه. زۆر له شاعیرانی کوردستان سه‌رنجی واڵته‌که و جوانی سروشت و گۆڕانی وه‌رزه‌کانی ساڵ ،سه‌رنجی راکێشاون .گه‌لێکیان باسی گوڵی جۆراوجۆر ئه‌که‌ن ،به‌اڵم که‌سیان وه‌کو بێسارانی له گوڵ ،گوڵی جۆراوجۆر، گژوگیای کێوی و دره‌ختی هه‌مه‌چه‌شن ،نه‌دواوه .گوڵه‌کانی بێسارانی به زۆری ئه‌وانه‌ن له سروشت دا خۆڕسک ئه‌ڕوێن .له شیعرێکی دا چه‌پکێ گوڵی جوان ئه‌ڕازێنێته‌وه بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ی ،ئه‌ڵێ: چراغ! وه‌نه‌وشه ،چنور ،چه‌نی گوڵ عه‌زم رای ویساڵ تۆشان ها نه دڵ گوڵ جه گولستان ،وه هه‌م بیهن جه‌م چنور جه سه‌ر کۆ ،وه‌نه‌وشه جه چه‌م، چون حالزانهنی به حاڵ مه‌زانی واتشان به من به‌نده‌ی فاڵنی بیاومێ به وه‌سڵ ئه‌و دڵبه‌ر جارێ بۆ نه رای ئه‌ڵاڵ بکه‌ره کارێ چ ده‌سته؟ ده‌سته‌ی زگاران به‌سته چراغ ها هه‌ر سێم به‌سته‌ن به ده‌سته هه‌ر یه‌ک وایه‌ی وی وه چه‌م مه‌داران هه‌ر سێم ئاوه‌رده‌ن چون خاکساران وه‌نه‌وشه سه‌ودای خاڵ خهیاڵشهن چنور په‌ی زوڵفت په‌شێو حاڵشهن جه دوریت نیشته‌ن نه پای خاری خه‌م گوڵ په‌ی جه‌مینت مهسۆچۆ چون شه‌م ساحێب پایه‌نی بڵند بۆ پایه‌ت با وایه گێران ههریۆ جهمایهت (چیم)22 : پیره‌مێرد کردویه‌تی به کوردی سلێمانی: گیانه وه‌نه‌وشه ،چنور له گه‌ڵ گوڵ
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
گه‌شتێ له‌گه‌ڵ وه‌لی دێوانه .9قاڵبه شیعریه‌کانی مه‌دره‌سه‌ی گۆران (وه‌لی دێوانه وه‌ک نمونه) .2وه‌لی دێوانه‌ی شه‌م و قه‌یسی مه‌جنونی له‌یال .2وه‌لی و وێنای کۆچه‌ری :ئێلی جاف و رهوهندایهتی
قاڵبه شیعریه‌کانی مه‌دره‌سه‌ی گۆران (وه‌لی دێوانه وه‌ک نمونه) وه‌لی دێوانه کێیه؟ وه‌لی دێوانه شاعیرێکی کورده به له‌هجه‌ی گۆران شیعری داناوه .ئه‌گه‌رچی چه‌ند جارێ دیوانه‌که‌ی چاپ کراوه به‌اڵم زانیاریه‌کی ئه‌وتۆ له سه‌ر ساڵ و شوێنی له دایکبون و مردنی له به‌ر ده‌س دا نیه .زۆری ئه‌و بابه‌ت و باسانه‌ش که له سه‌ری نوسراون زۆرتر له ئه‌فسانه و گێڕانه‌وه‌ی حیکایه‌تی چنراو ئه‌چن تا روداوی راست و پشتئه‌ستور نین به به‌ڵگه‌ی نوسراو. سه‌رده‌می ژیانی وه‌لی بۆ زانینی رۆژگاری ژیانی وه‌لی دو نیشانه هه‌یه:
یه‌که‌م،
شیعرێکی وه‌لیه که بۆ که‌یخوسره‌و به‌گی سه‌رۆکی ئێلی جافی ناردوه و داوای لێ ئه‌کا: 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
شاد که‌ردا خاتر په‌روانه‌ی دڵڕێش شه‌م واسڵ وه من ،من واسڵ وه شه‌م (دیوان)19 :
یا وه گه‌نج و ماڵ ،یا وه زۆر وێش بکه‌ردا هیمه‌ت چون خان حاته‌م "یا به گه‌نج و ماڵ ،یان به زۆری خۆی بیری په‌روانه‌ی دڵ‌برینداری شاد و وه‌کو حاته‌می تهی هیمه‌تی بکردایه شه‌می بگه‌یاندایه به من و منی بگه‌یاندایه به شه‌م".
وه‌لی له شیعرێکی تری‌دا به منه‌ته‌وه به شه‌م ئه‌ڵێ: "شه‌می شاپه‌سه‌ندی هه‌مو ره‌شماڵه‌کان! من بوم ،که ناوی تۆم له به‌زمی خوسرهوهکان دا خوێندوه". که‌یخوسره‌و به‌گ له ساڵی 9821ز دا سه‌رۆکی ئێلی جاف بوه .ریچ له گه‌شته‌که‌ی دا بۆ سلێمانی له ناوشاردا له دانیشتنه‌کانی له گه‌ڵ میره‌کانی بابان دا چه‌ند جارێ بینیوێتی و ،له هه‌وارێکی نێوان پێنجوین و مه‌ریواندا سه‌ردانی کردوه. ئه‌مه نیشانه‌یه که وه‌لی هاوزه‌مانی که‌یخوسره‌و بوه.
دوه‌م،
دو شیعری رهنجوری ( 9961تادوای 9221ک .ژیاوه) که یه‌کێکیان رهنجوری بۆ وه‌لی ناردوه و ستایشی زۆری ئه‌کا و ،داوای لێ ئه‌کا په‌یوه‌ندییان هه‌بێ .ئه‌وی تریانی شیوه‌نێکی به‌سۆزه به بۆنه‌ی مردنی وهلیهوه هۆنیوێتیهوه .وه‌کو رێکخه‌ری دیوانه‌که‌ی ئه‌ڵێ ساڵی 9292ک بوه که ئه‌کاته ساڵی 9718زاینی .ئه‌گه‌ر ئه‌م شیعرانه و ئه‌و ساڵه‌ی دیاری کراوه راست بن ،ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌لی هاوزه‌مانی رهنجوری بوه. به هه‌ر حاڵ وه‌لی له کۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده یا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ژیاوه.
سەرچاوە:
نامه‌که‌ی مه‌ال عومه‌ری رهنجوری بۆ وه‌لی دێوانه ،ل .12-12هه‌ورامی .قه‌ره‌داخی ل .961 شیوه‌نی رهنجوری بۆ وه‌لی دێوانه ،ل .16-11هه‌ورامی .قه‌ره‌داخی ل .211 (عوسمان هه‌ورامی ،ژیان و به‌سه‌رهات و هۆنراوه‌ی وه‌لی دێوانه ،چاپخانه‌ی کۆڕی زانیاری کورد – به‌غدا).9176 ، (محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داخی ،دیوانی رهنجوری ،به‌غداد – ).9182
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
وه‌لی و شه‌م وه‌لی هه‌مو شیعره‌کانی به شه‌م دا هه‌ڵئه‌ڵێ .هه‌ندێ ئه‌ڵێن خۆشه‌ویسته‌که‌ی ناوی شه‌مسه بوه و ،ئه‌م کورتی کردۆته‌وه بۆ شه‌م .وشه‌ی شەم که ئه‌شێ کورتکراوه‌ی شه‌مسه بێت ،به‌اڵم وشه‌ی شه‌م به مه‌عنای مۆم پێشتر له ئه‌ده‌بی گۆران دا به کار هاتوه .بێسارانی ،که پێش وه‌لی ژیاوه ،چه‌ند جارێ وشه‌ی "شه‌م" ی به‌کارهێناوه: په‌نه‌ش سه‌ودای شه‌م په‌روانه که‌مه‌ن په‌نه‌ش سه‌ودای شه‌م تا نوینۆن شه‌وق شۆڵه‌ی شه‌م به چه‌م نمهنیۆ نه رای سۆزانی قه‌ده‌م دڵ سۆزان مه‌بۆ ،بێ په‌روا جه دور بسۆچۆ نهبۆش ،مایه‌ی شه‌وقی نور هێمای جه دور بۆ ،نهژنهوۆ نامش به غه‌یر جه سۆزان هیچ نه‌بۆ کامش که‌ی ئه‌و به وێنه‌ی منهن ده‌رده‌دار سه‌د بار زوخاڵ کۆن په‌ی دیده‌نی یار په‌روانه به شه‌وق شه‌م مه‌بۆ وا‌صل ئه‌ودی سۆزانیش ،باطلهن باطل (دیوان)89-81 : چراغم که‌ره‌م ئه‌گه‌ر که‌ره‌مدا بکه‌رۆ که‌ره‌م شه‌وێ من و تۆش بیاونا به هه‌م من چون په‌روانه تۆ به وێنه‌ی شه‌م تا سوب بنیامان سه‌ر وه یه‌ک سه‌رین کهردامان رازان ویه‌رده‌ی وه‌رین ئه‌وسا جه‌و دما ئه‌گه‌ر مهمردم په‌ی مه‌رده‌نی وێم شادی مهکهردم( .دیوان)292-299 : (حه‌کیم مه‌ال ساڵح ،دیوانی بێسارانی ،کتاب مهرگان) گریمانه‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یه ره‌نگه وه‌لی ئه‌مه ناوێکی "وه‌همی" بوبێ هه‌ڵی بژاردبێ بۆ باسی خۆشه‌ویسته‌که‌ی بێ ئه‌وه‌ی له راستی دا ناوی شه‌مسه بوبێ.
پیره‌مێرد و وه‌لی پیره‌مێرد هه‌ندێ له شیعره‌کانی وه‌لی ،پاش ئه‌وه‌ی گۆڕیوێتی بۆ له‌هجه‌ی سلێمانی و ،له گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی دا و ،هه‌ندێ جار بۆ مه‌به‌ستی سیاسی یا کۆمه‌اڵیه‌تی ده‌سکاری کردون ،رسته‌ی گۆڕیوه، به‌یتی لێ قرتاندوه ،به‌یتی لێ که‌م و زیاد کردوه ،بێ ئه‌وه‌ی خۆی هیچ ئیشاره‌تێکی به مه دابێ ،یان ئه‌سڵی شیعره‌که‌ی وه‌کو خۆی باڵوکردبێتهوه .ئه‌مه‌ش سه‌ری له خوێنده‌وار بگره له‌وانه‌ش شێواندوه که دیوانه‌که‌یان باڵوکردۆته‌وه .له‌و شیعرانه:
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
بارهکهاڵ شه‌م هه‌ی شه‌می شه‌وان ئای نائومێدی یاران وهسێتمباڵوکردنهوهی شیعره‌کان به له‌هجه‌ی سلێمانی له رۆژنامه‌ی ژینی پیره‌مێردا و سۆز و ناڵه‌ی شیعره‌کان و، دڵداری یه‌کالیه‌نه و ناکامی وه‌لی ،تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر ،به‌ڵکو زۆرتر له شاعیرانی تری گۆران ،به خوێنده‌وارنی سلێمانی ناساندوه ،به تایبه‌تی که هه‌ندێکی کراون به گۆرانی.
ده‌سپێکی شیعر وه‌لی له دانانی شیعره‌کانی دا پێڕه‌وی هه‌مان نه‌ریتی باوی ده‌سپێکردنی کردوه ،که شاعیرانی گۆران به گشتی له سه‌ری رۆیشتون .ئه‌ویش وه‌کو ئه‌وان: میسراعی یه‌که‌می به‌یتی یه‌که‌م 5بڕگه میسراعی دوه‌می به‌یتی یه‌که‌م 91بڕگه 5 .برگه‌ی یه‌که‌م وشه‌گه‌لی تازه و 5بڕگه‌ی دوه‌می دوباره کردنه‌وه 5 بڕگه‌ی میسراعی به‌یتی یه‌که‌م میسراعی یه‌که‌می به‌یتی دوه‌م 91بڕگه و وچان له ناوه‌ڕاست دا میسراعی دوه‌می به‌یتی دوه‌م 91بڕگه و وچان له ناوه‌ڕاست دا قافیه‌ی هه‌ر چوار میسراع هاوئاواز و هاوحهرفن ،وه‌کو: _ _ _ _ أ ( 5بڕگه) _ _ _ _ _ ()5بڕگه _ _ _ _ /أ ( 5بڕگه) _ _ _ _ / _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) نمونه‌یه‌ک له ده‌سپێکی شیعره‌کانی وه‌لی به رێنوسی ئاسایی: قیبله‌م خاوم بۆ ئه‌گه‌ر وه بێ تۆ یه‌ک ده‌م خاوم بۆ رۆ جه‌فا و مه‌ینه‌ت شهواراوم بۆ وه چنگ گیانکێشان گالراوم بۆ .........هتد دابه‌شکردنی میسراعهکانی شیعره‌که به پێی قورسایی بڕگه‌کانی: قیب -له‌م -خا -وم – بۆ(دیوان)62 : ئه -گه‌ر -وه -بێ -تۆ / -یه‌ک -ده‌م – خا – وم -بۆ رۆ -جه -فاو -مه‌ی -نه‌ت / -شه‌وا – را – وم -بۆ وه -چنگ – گیان – کێ – شان – /گ – ال – را – وم -بۆ ......... نمونه‌یه‌کی تر له وه‌لی: هامسهران نامم (دیوان)76 : من نامم گنۆ ،دێوانه نامم 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
جه‌و ساوه ریسوای ده‌وری ئهیامم رۆیێ نهگێاڵ گه‌ردون به کامم .....هتد نمونه‌یه‌کی تر له وه‌لی: هه‌ی نائومێدی (دیوان)77 : هه‌ی ره‌نجه‌ڕۆیی ،هه‌ی نائومێدی هه‌ی یاران چون من بهدبهختێ کێ دی په‌ی حاڵنهزانی روم که‌رد نه بێدی .....هتد نمونه‌یه‌کی تر له وه‌لی: هه‌ر من ناشادم (دیوان)71 : گشت عاله‌م شادن ،هه‌ر من ناشادم هه‌ر من نه یاوان وه الی هه‌ق دادم هه‌ر من ناموراد قاپی مورادم ....هتد نمونه‌یه‌ک له بێسارانی: دورنمای ره‌زان... ره‌نگی سه‌وز و زه‌رد ،دورنمای ره‌زان قه‌تره‌ی خوردهڕێز دوه‌ری روی خه‌زان په‌رده‌ی دڵ چون گاز مار مهگهزان نمونه‌یه‌ک له مه‌ال وه‌له‌د خان: له‌یل وه نازه‌وه... نیم نیگای له‌یلێ ها وه نازه‌وه شێوه‌ی ناز وه ناز عه‌قره‌ب گازه‌وه ناز وه عه‌قره‌ب گاز بێ ئیجازهوه نمونه‌یه‌ک له رهنجوری: بای شه‌ماڵ ئاوه‌رد.... ئه‌مشه‌و بای شه‌ماڵ بۆیێ وه‌ش ئاوه‌رد چون مه‌ڵهه‌م مااڵ نه روی زام ده‌رد شیفا بی په‌رێ ههناسان سه‌رد نمونه‌یه‌ک له تالعی: میرزام ته‌وارێ.... شیروان بازێ ،میرزام ته‌وارێ چوست تێزپهرواز ،شیرین شکارێ یاوا وه ده‌ستم نه پای کۆهسارێ 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ده‌سپێکی هه‌مو شیعره‌کانی وه‌لی به‌م قاڵبه هۆنراونه‌ته‌وه .چه‌ند غه‌زه‌لێکی نه‌بێ که ره‌نگه ئه‌ویش له گواستنه‌وه و نوسینه‌وه‌دا گۆڕا بن. جگه له‌م تایبه‌تمه‌ندیه ،سه‌ره‌تای زۆری شیعره‌کانی له‌هجه‌ی هه‌ورامی ،له‌وانه شیعره‌کانی وه‌لی ،به یه‌کێ له‌م وشانه ده‌س پێ ئه‌کا ،له‌وانه: قیبله یا قیبله‌م: قیبله‌م رێش نه‌بۆ ( ،)58قیبله‌م مهالل بۆ ( ،)51قیبله‌م نهخهودا ( ،)61قیبله‌م شه‌م مه‌بۆ ( ،)61قیبله‌م مهردهنم ( ،)62قیبله‌م خاوم بۆ ( ،)62قیبله‌م زوخاڵ بۆ ( ،)61قیبله‌م مهماتم ()65 چراخ یا چراخم: چراخم بێ رام ( ،)25چراخم ئاوان ( ،)26چراخم نه سه‌ر ( ،)27چراخ عه‌بداڵ که‌م ()21 هه‌روه‌ها وشه‌کانی :یاران ،هامسهران ،میرزام ،شیرین ...کراون به سه‌ره‌تای ده‌س پێ کردن. له دوای ئه‌م ده‌سپێکه بۆ درێژه‌پێدانی شیعره‌کانی 2جۆر قاڵبی تری به‌کارهێناوه: یه‌ک -مه‌سنه‌وی هاوقافیهیی هه‌ر به‌یته به جیاواز .زۆری شیعره‌کانی به‌م شیوه‌یه هۆنیوه‌ته‌وه. ____أ _ _ _ _ _ ()5بڕگه _ _ _ _ /أ ( 5بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /ب ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /ب ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /ج ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /ج ( 91بڕگه) نمونه‌یه‌کی ده‌سپێک و درێژه‌پێدان: شای سیایانان شۆخ شیرین شەوق ،شای سیایانان (دەلیلەی قەتار) دیدە قەترانان سه‌رکێش رهوێڵ شەمی شیفابەخش شادی په‌روانان سپی ماسی سڵ سوبح نەسەر قەتار تەتاری تائیف ،تائیفەی تەتار ناز وە نەزاکەت نازدار خێاڵن راز رێزەی نەبات رەندی رەوێاڵن (چهریده وهردهیی) لەیالخ دڵگیران وە دەرد ،صەیادان جە داخ جەیرانی چەردەی پەروەردەی شاهێنی شەشدانگ شۆخی دیدە ته‌یر ئاهوی گەرمەسێر هەردەی هەڵەت دەیر ساڕێش نمەبۆ تا وە رۆی مەرگم داخێ تۆ نیات (نیای) وە ریشەی جەرگم (سه‌دجار ئاخ و داخ) بەرشیت نە دەستم داخ وە بان داخ من ناشی صەیاد ،تۆ صهید قوچاخ رۆیێ (ئه‌مجار) شاد کەرۆ دیدەی من و تۆ مەر هەم خوداوەند که‌رامات بی شۆ جە داخت تا مەرگ جە هیجران دارام وەرنە من صەیاد سەرگەشتەی سارام (دیوان .56ژین ژ 8 ،119ی کانونی یەکەمی 9111ز) نمونه‌یه‌کی تری ده‌سپێک و درێژه‌پێدان: بێزیای هۆزان ها بیم وه مه‌جنون ،بێزیای هۆزان 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
مه‌گه‌ر نه هه‌رده‌ی نهجدم بدۆزان یا هام جه هه‌ردان یا جه کۆساران مه‌نزڵگه‌ی مه‌جنون مات و مه‌حزون بۆ ئه‌و ماوا و مه‌کان یۆرت و ماوامهن
ئه‌گه‌ر وه دۆزام ،به‌یان دڵسۆزان ئه‌ر یاران یه‌کێ ئه‌و یادم ئاران هه‌ر جایه مه‌قام ماوای مه‌جنون بۆ ئه‌و مه‌نزڵ مه‌قام ،ئه‌و مه‌نزڵ جامهن ......هتد (دیوان)21 : پێش وه‌لی و پاش وه‌لی شاعیرانی گۆران به گشتی پێڕه‌وی ئه‌م قاڵبهیان کردوه. نمونه‌یه‌ک له بێسارانی: نەووەهار غەمین عەجەب نەوەهار دڵگیر و غەمین مەوارۆ وە تاو نەروی سەرزەمین هورمەگیرو ئاو بە دیدەی نەمین نە پای وەفراوان پێشان مەبۆ کەم شەتاوان چون مار پێچ مەدان وە هەم بولبول مەژنۆ ساز ئەرغەنون سەرکێوان تەمین دەشتان گشت زەرگون عاشقی شەیدا دەرون پڕ جەخار مەژنۆ وە سۆز مەگریۆ وە زار گاهێ زەلیلەن چون رەفتە داڵن گا شادەن وە سەیر شکۆفەی گواڵن وێنەی دەردەدار لەت لەت مەبۆ دڵ ئەوسا گوم مەبۆ شەوق شوعلەی گوڵ دایم چەمەڕای تەماشای گوڵ بۆ دەردەدار مەشیۆ وێنەی بلبل بۆ ناستاش حهسرهتمهند داخ بەرو وە گڵ ئاخ پەی حەکیمێ دانشمه‌ند دڵ (ژین ،ژ 91 ،812تشرینی یەکەم 9116ز) نمونه‌یه‌کی تر له بێسارانی: دەوای دەرد دڵ حەکیم تەرتیب دا دەوای دەردی دڵ سایەی پەروەردەی زولف بۆ سونبول رێزەی قەندبوس غونچەی دەهەن گوڵ قەترەیی عەرەق گوڵفامی روخسار جورعەیی شەربەت مینای مەستی یار بە شەمعی دیدار باوەرۆش بە جۆش عەنابی لەبان ،شەربەتی لیمۆش هەم بۆ دەردی دڵ ،هەم دەوای زوکام بە گەرمی روی شەمع بیان ئەو قەوام نیگاش بداران هەم دڵ هەم دڵدار نوسخەی ئەی دەوا پەرێ رۆزگار (ژین ،ژ 95 ،879ی ئایاری 9117ز) نمونه‌یه‌کی تر له ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی: چراغم شه‌وبۆ شه‌وێ جه شه‌وان شیم په‌رێ شه‌وبۆ هه‌راس بیم جه داخ شه‌وبۆی زوڵفی تۆ العیالج چنیم ده‌سته شه‌وبۆی تۆ شایه‌د بۆی زوڵفت که‌مێ به‌یۆ لێش به‌ڵکه زامانم که‌مته‌ر که‌ران ئێش چه‌ندی بۆ نیام بۆ وه بۆی شه‌وبۆ بۆش مه‌دا ،ئه‌مما نه‌چون زوڵفی تۆ 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
فیدای ئه‌و شا بام تۆش ئیجاد که‌رده‌ن زولفانت گره‌و جه شه‌وبۆ به‌رده‌ن ئه‌ر شه‌و بۆی زوڵفت بده‌م به شه‌وبۆ ده‌یری بام نه جه‌مع دهیرییانی کۆ ئه‌حمه‌د تا زینده‌ن هه‌ر سهرگهردانهن په‌ی شه‌وبۆی زوڵفت وێڵی ههردانهن (دیوانی بێسارانی)112-112 : دو -هاوقافیهیی مه‌سنه‌وی هه‌مو به‌یته‌کانی تا کۆتایی شیعره‌که ،شاعیر هه‌وڵی داوه وه‌ستایه‌تی خۆی له هێنانی قافیه‌ی هاوچه‌شن و هاوئاوازدا بسه‌لمێنی .جۆرێکه له یاریکردن به وشه .به‌مجۆره: ____أ _ _ _ _ _ ()5بڕگه _ _ _ _ /أ ( 5بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) .....هتد نمونه: شه‌و بێدارانم ره‌فیق ناڵه‌ی شه‌و بێدارانم یاهوکێش جه‌ور رۆزگارانم جوغد جا نه سه‌نگ سه‌ر موغارانم چون قه‌قنه‌س زوخاڵ کۆی وه‌ن دارانم په‌روانه‌ی په‌شێو سفته‌ی نارانم سمکۆ سه‌نج عه‌شق ناز تهتارانم صه‌یاد بێ سود سهردیارانم خار خه‌م نه جه‌رگ خاڵ خومارانم گیرۆده‌ی سهرچنگ جه‌فای خارانم وێڵ وادی گه‌وهه‌ر زه‌ده‌ی مارانم پادشای گشت پۆل هیجران یارانم مه‌جنون بهڕگێڵ پای کۆسارانم هه‌راسان نه‌دین دیده‌ی یارانم بپهرسۆ هه‌واڵ وێنه‌ی جارانم هیچ که‌س نه‌مه‌نده‌ن جه خهمخوارانم بزانۆ وه شین ئاهیربارانم دهییار دیار نه‌ی مهینهتبارانم مهر هه‌م جه‌ی وه‌ر قه‌یس رۆزگارانم ده‌ردێ من گرته‌ن خهمگوسارانم مونته‌زیر وه لوتف بنیای کارانم جه‌ی ده‌رده ساکن سه‌ر دیارانم (دیوان)51 : بارهکهاڵ شه‌م بنازون به‌و زات خوڵقناش چون شه‌م جه‌ی سه‌رزه‌مینه وێنه و میسلت که‌م نه‌قاش قودره‌ت کێشانیس ره‌قه‌م قه‌وس ئاسمان پێچ وه‌رده‌ن چون خه‌م جه‌ی شه‌وق پێشان نور سوبحده‌م خه‌ده‌نگ مهشانۆ نه دڵه‌ی پڕ خه‌م ئه‌برۆت چون که‌مان خالق ئه‌عزه‌م نیم نیگات ئه‌فسون جادوی هاروت که‌م دڵت چون ئاهو مودبرماس رهم 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
بێ په‌روا پێکۆ به جه‌ور و سته‌م وێنه‌ی زێبایی مه‌سیحای مریه‌م ده‌هه‌ن چون حوقه ،سه‌رچه‌شمه‌ی زه‌مزه‌م لهب یاقوتت پیاڵه‌ی عه‌جه‌م دو قه‌ندیل نور پێش مه‌واچان چه‌م بیلال وێنهشان تا جه به‌هه‌شت که‌م سا هه به‌ی ته‌رزه نامش نیای شه‌م نوتقت گیان بهخشهن ،جه خواوه مه‌رهه‌م
خه‌ده‌نگ موژگان چنگ پێکان جه‌سته‌م زوڵفت پۆشنا ئافتاب چون ته‌م روخسار به وێنه‌ی مانگ چارده‌هه‌م سی و دو دوندانت مرواری سه‌رجه‌م خاڵت سوله‌یمان که‌ردش به خاته‌م دو سیب سینه‌ت نه‌وڕه‌س ،گوڵبه‌ده‌م خوداوه‌ند به‌ی ته‌ور تۆش ئاردی فه‌رهه‌م به نامت دنیا رهوشهنهن سه‌رجه‌م (دیوان)29 : پێش وه‌لی و پاش وه‌لی گه‌لێ له شاعیرانی له‌هجه‌ی گۆران له هه‌ندێ له شیعره‌کانیان دا پێڕه‌وی هه‌مان قاڵبیان کردوه. نمونه‌یه‌ک له غوالم شا خان: میرزام زام حه‌ی ئیفالتون فامان ،حەکیمان حه‌ی پەی ئازار دڵ نیشان دان دو بەی دانایان دەور دانش کەردەن طهی خوالصە و خۆشبۆ خۆشمەزە چون مەی بەی چ بەی سەمەر نەونەمام نەی مستحفظ مەدران نە دەوران بەی نە فەوق بەی دا جفتێ سیا حەی ناگا دیم دو بەی نە سەرشاخەی نەی هۆرێزام شیم شاران که‌ردم تەی ترسام نەوردم دەسپەی بتی بەی توسیامەوە مه‌خفی بیم جە حه‌ی جە هەم جیا کا حەی و بەی و نەی هەم بادی شەماڵ بیاورد پەی پەی زینده‌گیم پەی چی وەی وە یانەم وەی حه‌ی و بەی و نەی جەرگم که‌رده‌ن پەی بەی میوەی نەی بۆ حەی نە دەور بەی قەومان و خوێشان کێ دیەن کەی کەی کەچەن چون عەقرەب ،پێچ پێچەن چون حەی لولەن چون الوالو ،پای نەمام نەی وە بەیان بیان مه‌قصه‌د کەریم تەی بە حوکم (قادر علی کل شی) بێ ده‌رس علوم حاصل مبیش پەی غوالم بە عه‌شق ئەو شا المکان کرد تەی سەودایی رەنگت زەرد ئەکا وەک خوه‌ی وه‌س بشۆ نە فکر ئینتیزار بەی (ژین ،ژ 91 ،187تشرینی دوەمی 9111ز) لە ژمارەی 186ژین دا پیرەمێرد بەمجۆرە به ده‌سکاریه‌وه دای رشتۆتەوە: میرزام زام حەی کەس نیە وەک من گەستەی زامی حەی تیپی حەی وەک تیپ حەوت لەشکری رەی ریشەی نەمامی عومری کردم تەی لە دوای مانگی سه‌ور لە هەنگامەی دەی حوکمی حه‌ی بە حوکم سەرنویشتی حەی ....کەی بێ؟ بکرێ کەی دڵم زامار و وا کەوتە وەی وەی کەوتە خەیاڵی سەیری باخچەی بەی دڵەی کۆست کەوتوم بە ئاوازی نەی 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
دو بەی لە لقی عەرعەرئاسای نەی مەئمورن بە ئەمر کردگاری حەی من بە تەفرەی دڵ دەستم برد بۆ بەی حەی گەستی دەست و گەرمی هەناسەی دەست لەرزی و دەستی بەردا لە یەخەی وا هەرچەند ئەکەم بۆم ناکرێ چارەی دەڵێم گۆڕت بێ ،بگری ئاوا دەی
پاسەوانیانە جوتێ سیا حەی ......بە شەویش دەرکەی بەی بەوەی وەی خۆی خستە پەنای حەی کۆڵه‌واری کرد ،کۆڵی کرد پەنجەی کەوتمە کەلیمەی شادە بە حەی حەی هەر هاواریە بەرزە چریکەی مەگەر بە شیری مەمان دەوای کەی.
سێ -ته‌رجیعبه‌ند و ته‌رکیببه‌ند: ____أ _ _ _ _ _ ()5بڕگه _ _ _ _ /أ ( 5بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /ب ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /ب ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /ب ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /ب ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /ج ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /ج ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /ج ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /ج ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) _ _ _ _ _ _ _ _ _ /أ ( 91بڕگه) نمونه: یاران سافێکم لێویاو لێوه‌ی الڵ سافێکم کوشته‌ی نیگای ناز شه‌خس جافێکم شه‌یدای شه‌وق شه‌م په‌ڕ شهفافێکم گیر وه گاز عه‌شق ناز تهتارێکم خار خه‌م نه جه‌رگ خاڵ خومارێکم سه‌رسام و سادار په‌ری تارێکم پێکیای په‌یکان موژان ژارێکم لهرزیای له‌رزان ئه‌حواڵ تافێکم کوشته‌ی نیگای ناز شه‌خس جافێکم په‌شێوحاڵ جه‌سته دڵ خهمینێکم عه‌بداڵ بێ باڵ جام جهمینێکم موبتهالی قیبله‌ی دنیا و دینێکم ئاشوفته‌ی ده‌سته‌ی زوڵف پهڕچینێکم مایل وه مۆبه‌ت بێ ئینسافێکم کوشته‌ی نیگای ناز شه‌خس جافێکم
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
زه‌لیل زامه‌ت زه‌ده‌ی ده‌ستێکم زامدار و زه‌ده‌ی دام شکهستێکم ئاماج تانه‌ی خاس و کهستێکم رۆح جه ته‌ن په‌رواز موژه‌ی مهستێکم قه‌یس مه‌یل له‌یل بێ خیالفێکم کوشته‌ی نیگای ناز شه‌خس جافێکم نازار باوان نازئهدازێکم فه‌رهاد شیرین شهکهرڕازێکم دڵ دام پاره‌ی ده‌ست بازێکم صه‌یاد دڵگیر نهوپهروازێکم په‌روانه‌ی پابه‌ست کۆ کاڵفێکم کوشته‌ی نیگای ناز شه‌خس جافێکم شێویای شێوه‌ی شه‌م ده‌ستورێکم سۆزان ئایر شه‌وق نورێکم قه‌یس ناوینا دیدهکورێکم هه‌راسان نه زێد زامهن دورێکم دێوانه‌ی مه‌نشور قاف تا قافێکم کوشته‌ی نیگای ناز شه‌خس جافێکم گرفتار دۆست خورشید سانێکم وێڵ مه‌ینه‌ت مه‌شق ههراسانێکم ده‌یری الل و له‌نگ بێ زوانێکم لێوه‌ی لۆنگ پۆس خوم نه شانێکم ئاواره‌ی ئاهوی موشکین نافێکم کوشته‌ی نیگای ناز شه‌خس جافێکم (دیوان)87 : قیبله‌م شه‌م مه‌بۆ مهر هه‌رکه‌س چون تۆ نامش شه‌م مه‌بۆ په‌روانه‌ش خه‌ریک خار خه‌م مه‌بۆ جه‌مین چون به‌در دو هه‌فته‌م مه‌بۆ گێسوش په‌ڕ عه‌تر موشکاف نه‌بۆ مهر هه‌رکه‌س بااڵش سه‌وڵ ساف مه‌بۆ چون تۆ بێ مروه‌ت ،بێ ئینساف مه‌بۆ سه‌ردار ره‌ندان ئێل جاف مه‌بۆ چون تۆ شهکهرلهب ،خونچه‌ده‌م مه‌بۆ په‌روانه‌ش خه‌ریک خار خه‌م مه‌بۆ زوڵف و خاڵ سێوه‌نگ ،چه‌م قه‌تران مه‌بۆ مهر هه‌رکه‌س ئهبرۆش چون که‌مان مه‌بۆ وێنه‌ی تۆ بێ رام ،بێ ئامان مه‌بۆ وێنه‌ی تۆ فیتنه‌ی روی زه‌مان مه‌بۆ بێ شه‌رت و بێ به‌ین مۆبه‌ت که‌م مه‌بۆ په‌روانه‌ش خه‌ریک خار خه‌م مه‌بۆ هه‌رکه‌س پێشانیش په‌ڕ جه نور مه‌بۆ مهالیک ته‌لعه‌ت ،نه‌سل حور مه‌بۆ
ساق و گهردنش چون بلور مه‌بۆ بێ په‌روا جه دور رای خودا دور مه‌بۆ 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
چون تۆ ده‌لیله‌ی نه‌وای رهم مه‌بۆ په‌روانه‌ش خه‌ریک خار خه‌م مه‌بۆ سینه سه‌ده‌ف تار ،بوم چون الڵ مه‌بۆ مهر هه‌رکه‌س چون تۆ لیمۆش کاڵ مه‌بۆ نازار باوان چارده ساڵ مه‌بۆ ناف ناف غه‌زال خوته‌ن ماڵ مه‌بۆ چون تۆ مۆبهتش هه‌رده‌م که‌م مه‌بۆ په‌روانه‌ش خه‌ریک خار خه‌م مه‌بۆ مهر هه‌رکه‌س(وه) شێوه‌ش سا چون له‌یل مه‌بۆ موژانش نه گه‌رد سورمه که‌یل مه‌بۆ ناشی و نه‌زان هاڵ ،هه‌ر بێ مه‌یل مه‌بۆ هه‌زارکه‌س نه راش سه‌ر توفه‌یل مه‌بۆ شهوقش به وێنه‌ی سپی شه‌م مه‌بۆ په‌روانه‌ش خه‌ریک خار خه‌م مه‌بۆ (دیوان)61 :
ئه‌رێ توڵی نه‌ی ئه‌رێ نه‌ونه‌مام ،قامه‌ت توڵ نه‌ی سزای تۆ تا چه‌ند؟ سه‌بری من تاکه‌ی؟ ئه‌رێ دیده مه‌ست ،چه‌م پیاڵه‌ی مه‌ی رهژیدهی قودره‌ت کارساز بێ‌چون ئه‌رێ شیرین ته‌رز ،قامه‌ت زهڕستون بێ خورد و بێ خاو ،ده‌هان پڕ جه خون منت که‌رد به قه‌یس سهرگهشتهی مه‌حزون هه‌رده‌م ئاهی سه‌رد کێشون په‌یاپه‌ی سزای تۆ تا چه‌ند؟ سه‌بری من تاکه‌ی؟ سه‌ر وه ناز (!) سونع سانع که‌شیده ئه‌رێ حوری عه‌ین حه‌ق ئافه‌ریده هه‌رده‌م مهوارۆم هوناو جه دیده جه دوری بااڵت هه‌ی به‌رگوزیده به وێنه‌ی مه‌جنون هه‌ردان که‌ردم تهی سزای تۆ تا چه‌ند؟ سه‌بری من تاکه‌ی؟ به سه‌فحه‌ی روخسار جامی جه‌مینت قه‌سه‌م به توغرای زوڵف چینچینت به‌و ده‌سته‌ی زوڵفان بۆ عهنبهرینت به‌و خورده خااڵن سیای موشکینت نااڵن مهناڵۆن نه‌ی ئاسا چون نه‌ی سزای تۆ تا چه‌ند؟ سه‌بری من تاکه‌ی؟ به ئایه‌ی کهالم وه‌حیی ره‌بانی ئه‌ر باوه‌ڕ داری زڵێخای سانی نه‌سیم جه داخت بی به هیجرانی که‌شتی راحهتیم بیهن تۆفانی ره‌نگ زه‌رد و زایف روخسار وێنه‌ی به‌ی سزای تۆ تا چه‌ند؟ سه‌بری من تاکه‌ی؟ 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
(له "دیوان "27 :دا هه‌ندێ شێوان هه‌یه .له به‌ر کۆپی ده‌سنوسێکی "بنکه‌ی ژین" راست کراوه‌ته‌وه) نمونه‌یه‌ک له مه‌ال وه‌له‌د خان: مەال وەلەو خان و بانوی چەمچەماڵ شای وەڵەد چاوان غەزالەی شاکەل شای وەڵەد چاوان شۆخی سەرئەفراز نازداری باوان شابازی النەی بڵندی کاوان شێوەی شیرینت خستە پێش چاوان غەمزەت فەرهادی کوشت بە بێ تاوان شەودێزت لە بەند مەربەند ئازاد کرد شەرت و مامەڵەی شیرینت یاد کرد مەیلی دیدەنیت بۆ الی فەرهاد کرد نازی دلبەریت دانگێ زیاد کرد روت پۆشی بە تول رەنگی شەتاوان غەمزەت فەرهادی کوشت بە بێ تاوان بە رەخت و رەشوەی زەرقوزاقەوە شەودێزت زین کرد بە تفاقەوە سوار بوی بە دەعیە و تەمتەراقەوە دەماخت لە بورج ژور ئافاقەوە بوی تۆی گەیاندە بێستون پای کاوان غەمزەت فەرهادی کوشت بە بێ تاوان دەرکەوت نیم نیگای دیدەی ئاهوبێز وەک شیرین لە بورج پەنجەرەی جامڕێز تۆ بە کوشتت دا خوسرەوی پەروێز هەرچی دیی بووە شێرۆی شەڕەنگێز شێرۆ بۆت بوە قاتیلی باوان غەمزەت... دنیات تەسخیر کرد لەم مەحاڵەوە بە دیدەی مەست و زوڵف و خاڵەوە شاهان ئەکێشێ دێنە ماڵەوە شەوقت لە قەاڵی چەمچەماڵەوە چەمچەماڵت سەند لە شاهی شاهان غەمزەت.... بە شێوە لەیال و بە رەنگ شیرین بێ حەیفە بۆ جوانێ زوهرە جەبین بێ لەگەڵ عاشقان بە خەشم و کین بێ لە کوردستاندا خاوەن نگین بێ خۆت بردە رێزەی گشت کەچ حسابان غەمزەت ..... (پیره‌مێرد به ده‌سکاریه‌وه باڵوی کردۆته‌وه :ژین ،ژ 27 ،152ی کانونی دوەمی 9111ز) نمونه‌یه‌ک له خانای قوبادی: قه‌دیم موتڵه‌ق یا قایم به زات قه‌دیم موتڵه‌ق حه‌یی بێ زه‌وال ،قه‌یوم به‌رحه‌ق نیگارندهی نه‌قش نۆتاق ئه‌زره‌ق 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
الهوت بێ شه‌ریک ،بینای بێ مانه‌ند یه‌کتای بێ نه‌زیر ،بێ میسل و په‌یوه‌ند واجیب ئه‌ل وجود ،ال ئه‌حسا سه‌نا مونهزههـ جه عه‌یب ،عاری جه مه‌نا ...... وه‌رنه به زاتت جه الی زاتی تۆ مهکهرون رۆی حه‌شر من شکاتی تۆ ئه‌م به‌یته له هه‌ر حه‌وت به‌نده‌که‌ی دا دوباره بۆته‌وه. ئاواز و قافیه‌ی شیعره‌کانی وه‌لی خۆش و ره‌وانه .زمانه‌که‌ی ساده‌یه .وشه‌گه‌لی له شیعره‌کانی دا به کاری هێناون ژماره‌یه‌کی دیاری کراون هه‌مو جار هه‌مان وشه‌گه‌لی وه‌کو که‌ره‌سته‌ی داڕشتنی شیعره‌کانی به دوباره‌یی و چه‌ند باره‌یی به‌کارهێناوه‌ته‌وه. سۆزێکی بێ ئه‌ندازه خرۆشاو له شیعره‌کانی وه‌لی دا هه‌یه .هه‌موی نائومێدی و کڕوزانه‌وه و دڵته‌نگی ،ناشادی، گله‌یی و داد و سکااڵیه .ئه‌چێته خانه‌ی "خۆئهشکهنجهدان" ه‌وه .هه‌ر که‌س شیعره‌کانی بخوێنێته‌وه یا ببیستێ به‌زه‌یی پێدا دێته‌وه .هه‌ستی گوێگر و خوێنه‌ر ئه‌جوڵێنێ .به‌اڵم بابه‌ته‌کانی که‌مه و له ده‌وری خۆشه‌ویستی شه‌م ئه‌سوڕێته‌وه .هه‌مو دنیا و جوانیه‌کانی ،ناشیرینیه‌کانی ،خۆشیه‌کانی ،ناخۆشیه‌کانی له چاوی ئه‌وه‌وه ئه‌بێنێ. مانه‌وه‌ی شیعره‌کانی وه‌لی به رێک‌وپێکی و ،رێکخستنی ته‌الری هۆنراوه‌یی شیعره‌کانی و ،پێڕه‌وی قاڵبی باوی شیعروتنی هه‌ورامی و ،پاراستنی یه‌کێتی بابه‌ت و ،هه‌ڵبژاردنی وشه و قافیه‌ی به‌یته‌کانی ،ئاڵوگۆڕی شیعرنامه له‌گه‌ڵ شاعیری تر ،هیچ نیشانه‌یه‌ک ناده‌ن به ده‌سته‌وه که وه‌لی: یه‌که‌م ،نه‌خوێنده‌وار بوبێ. دوه‌م ،وه‌لی له چۆڵ و هه‌رده‌ی دور له ئاوه‌دانی ،به ته‌نیا و دور له خه‌ڵک ژیا بێ و ،هاوده‌نگ و هاوده‌می گیاندارانی کێوی بوبێ. هه‌ڵسه‌نگاندنی شیعره‌کانی ده‌یسه‌لمێنن که شیعره‌کانی به نوسراوی ،نه‌ک به له به‌رکردن ،گه‌یشتۆته نوسه‌ره‌وه‌ی کهشکۆڵهکانی ئه‌و سه‌رده‌مه .ئه‌مه‌ش خۆی نیشانه‌ی مانه‌وه‌یه‌تی له ناو ژینگه‌یه‌کی کۆمه‌اڵیه‌تی ئاسایی‌دا.
شیعره‌کان هه‌موی له‌م سه‌رچاوه‌یه وه‌رگیراون: (عوسمان هه‌ورامی ،ژیان و به‌سه‌رهات و هۆنراوه‌ی وه‌لی دێوانه ،چاپخانه‌ی کۆڕی زانیاری کورد – به‌غدا 9176 ،ز) حه‌کیم مه‌ال سالح ،دیوانی بێسارانی.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
وه‌لی دێوانه‌ی شه‌م و قه‌یسی مه‌جنونی له‌یال حیکایه‌تی له‌یل و مه‌جنون چکاوهی گێڕانه‌وه‌ی نیزامی گه‌نجه‌وی
-1قەیس گه‌وره‌ی خێڵی عامیری ده‌سه‌اڵت و دارایی هه‌بو ،به‌اڵم فرزه‌ندی نێرینه‌ی نه‌بو .له خودا پاڕایه‌وه کوڕێکی بداتێ .خودا کوڕێکی پێ به‌خشی له هه‌مو شتێک دا بێ وێنه بو .ناوی نا قه‌یس و که گه‌وره بو له گه‌ڵ چه‌ند کوڕ و کچی تری خێڵه‌کانی ناوچه‌که ناردیانه به‌ر خوێندن .له ناو ئه‌م تاقمه‌دا کچۆڵه‌یه‌کی تێدا بو ناوی له‌یال و ،هاوته‌مه‌نی قه‌یس بو .قه‌یس و له‌یال حه‌زیان له یه‌کتری کرد .خۆشه‌ویستییان بۆ یه‌کتری گه‌یشته راده‌ی شه‌یدابون .ئه‌م رازه ئاشکرا بو که‌وته سه‌ر زمانی خه‌ڵک له کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کان دا باس ئه‌کرا .باوکی له‌یال که به‌مه‌ی زانی له قه‌یسی جیا کرده‌وه.
-2مه‌جنون قه‌یس له تاو جیاکردنه‌وه‌ی له له‌یل شێتانه دایه کێوان .به هۆنینه‌وه‌ی شیعری پڕ سۆزی دڵداری رازی ده‌رونی به‌رامبه‌ر له‌یال ده‌رئه‌بڕی .له ناو خه‌ڵک دا ئیتر به "مه‌جنون" ناوی ده‌رکرد.
-3خوازبێنی باوک و گه‌وره‌پیاوانی به‌نی عامیر بۆ خوازبێنی له‌یال بۆ قه‌یس به کۆمه‌ڵ چون بۆ ماڵی باوکی له‌یال .باوکی له‌یال و گه‌وره‌پیاوانی خێڵه‌که‌ی پێشوازی گه‌رمیان لێ کردن .به‌اڵم به بیانوی ئه‌وه‌ی قه‌یس دێوانه‌یه و شێتانه ره‌فتار ئه‌کا باوکی له‌یال رازی نه‌بو کچه‌که‌ی بدا به قه‌یس .خوازبێنیکهران به نائومێدی گه‌ڕانه‌وه.
-4چۆڵنشینی قه‌یس دیسان شێتانه به ته‌نیا دایه‌وه کێوان .که‌وته‌وه شیعر دانان .که‌سوکاری زۆریان ئامۆژگاری کرد ،ده‌س له چۆڵنشینی هه‌ڵ بگرێ و بگه‌ڕیته‌وه ناویان .سودی نه‌بو.
-5قه‌یس و که‌عبه باوکی ،قه‌یسی برد بۆ زیاره‌تی که‌عبه بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌زدان بپاڕێته‌وه ئه‌ڤینی له‌یالی له دڵ ده‌ربهێنێ .به‌اڵم قه‌یس که ده‌ستی به که‌عبه‌وه گرت داوای له خودا کرد خۆشه‌ویستیه‌که‌ی زیاتر بکا .باوکی به نائومێدی بردیه‌وه بۆ ماڵ .قه‌یس ئارامی نه‌گرت دیسان روی کرده‌وه چۆڵه‌وانی.
-6قه‌یس و نه‌جد سه‌حرای نه‌جد بیابانێکی فراوانه .چۆڵه‌وانیه .قه‌یس کردویه‌تی به مه‌نزڵگه‌ی خۆی .له گه‌ڵ گیاندارانی کێوی بۆته هاوڕێ و هاوده‌نگ. 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
-7قه‌یس و نهوفهڵ نه‌وفه‌ل ،جوامێرێکی ئازای خێڵه‌کی بوه .رۆژێ چوه بۆ راو .باسی په‌تیاره‌یی قه‌یس و جۆری ژیانی بۆ ئه‌که‌ن. به‌زه‌یی به قه‌یس دا دێته‌وه .ماوه‌یه‌ک له ده‌شتوده‌ر له گه‌ڵی ئه‌مێنێته‌وه .قه‌یس ده‌ردی دڵی به شیعری به سۆز بۆ ئه‌گێڕێته‌وه .نه‌وفه‌ل ئه‌بێته هاوڕێی .به‌ڵێنی پێ ئه‌دا به زۆری شه‌ڕ یان به ماڵی دنیا له‌یالی بۆ له باوکی بسێنێ .نهوفهڵ هێزی خێڵه‌که‌ی کۆ ئه‌کاته‌وه ئه‌چێته سه‌ر ماڵی باوکی له‌یال .شه‌ڕ ئه‌باته‌وه .زاڵ ئه‌بێ به سه‌ریان دا .به‌اڵم باوکی له‌یال تکای لێ ئه‌کا که ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرێ چونکه ئه‌گه‌ر کچه‌که‌ی له ئه‌نجامی شکانی جه‌نگی دا به‌و شێوه‌یه بدا به کابرایه‌کی شێت له به‌ر چاوی خه‌ڵک ئابڕوی ئه‌چێ .له به‌ر ئه‌وه ئاماده‌یه له‌یال بکوژێ و بیخاته به‌ر ده‌می سه‌گ به‌اڵم نایدا به قه‌یس .نهوفهڵ له داواکه‌ی په‌شیمان ئه‌بێته‌وه.
-8قه‌یس و گیانداری کێوی قه‌یس نه‌وفه‌ل به په‌یمانشکێنی و بێ به‌ڵێنی تاوانبار ئه‌کا .له جاران زیاتر شه‌یدا ئه‌بێ و شیعر ئه‌ڵێ و ئه‌گه‌ڕێ و ئه‌سوڕێته‌وه .له‌و گه‌ڕانه‌دا: توشی ئاسکێ ئه‌بێ له داوی راوکهرێک دا گیری خواردوه له راوکه‌ره‌که ئه‌پاڕیته‌وه بهرهاڵی بکا. توشی شورێ ئه‌بێ له داوی راوکه‌رێکی تردا ئه‌ویش ئازاد ئه‌کا. له گه‌ڵ قه‌له ڕه‌ش گفتوگۆ ئه‌کا.
-9قه‌یس و ئیبن سه‌الم باوکی له‌یل که به خه‌می کچه‌که‌ی ئه‌زانێ و ،دڵنیا ئه‌بێ له‌وه‌ی له‌یال شه‌یدای قه‌یسه ،له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا نه‌نگیه‌ک به سه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌یان دا بهێنێ ،دوای قه‌یس بکه‌وێ یا ئه‌میش بداته کێو ،بۆ ئه‌وه‌ی له که‌ڵکه‌ڵه‌ی خۆشه‌ویستی قه‌یس دوری بخاته‌وه کابرایه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند که له پایه‌ی کۆمه‌اڵیه‌تیدا هاوشانی خۆیان بوه .ناوی ئیبن سه‌الم بوه که چۆته خوازبێنی له‌یال .باوکی له‌یال رازی بوه بیدا به مێرد به ئیبن سه‌الم.
-11گوێزانه‌وه‌ی له‌یال ئیبن سه‌الم به ده‌بده‌به و ئاهه‌نگه‌وه له‌یالی گواستۆته‌وه. له‌یال هۆش و بیری له الی قه‌یس بوه .دڵی به‌م بوکێنیه خۆش نه‌بوه .هه‌میشه به بێده‌نگی گریاوه .ئاماده نه‌بوه خۆی بدا به ده‌س ئیبن سهالمهوه .ئیبن سه‌الم رێزی له ویستی له‌یال گرتوه و ده‌ستی بۆ نه‌بردوه. له‌یل به نهێنی به‌رده‌وام په‌یامی بۆ قه‌یس ناردوه .جارێک یه‌کترییان بینیوه ،به‌اڵم بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیه‌که‌یان له‌که‌دار نه‌بێ ،ده هه‌نگاو له یه‌که‌وه دور راوه‌ستاون.
-11مردنی له‌یال پاش ماوه‌یه‌ک ئیبن سه‌الم نه‌خۆش که‌وتوه و مردوه .له‌یال ئه‌مه‌ی کردۆته بیانوی شین و رهشپۆشین تا ئه‌میش به سه‌ختی نه‌خۆش ئه‌که‌وێ .به‌ر له مردنی له به‌رده‌م دایکی دا وه‌سێت ئه‌کا که دوای مردنی وه‌ک بوک ئارایشی بکه‌ن و بیڕازێننه‌وه ئینجا بینێژن و رێگه بده‌ن به قه‌یس بێته سه‌ر گۆڕه‌که‌ی .له‌یال به ناکامی سه‌رئه‌نێته‌وه و ئه‌مرێ .وه‌کو وه‌سێتی کرد بو به خاکی ئه‌سپێرن.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
-12مردنی قه‌یس قه‌یس چۆته سه‌ر گۆڕی له‌یل گریاوه و به کوڵ الواندویهتیهوه .به داخ و خه‌مه‌وه روی کردۆته‌وه بیابان. ئه‌ویش له سوێی له‌یال مردوه. له‌یل و مه‌جنون هه‌ردو بون به ره‌مزی عه‌شقێکی پاک و ناکام. بۆ ده‌قی ته‌واوی داستانی "لیلی و مجنون" بڕوانه :ل ( 571-112کلیات خمسه نظامی ،جلد اول ،با مقدمه س. وحیدنیا ،انتشارات صفی علیشاه ،تهران )9278
حیکایه‌ته‌که به فارسی داستانی له‌یل و مه‌جنون به یه‌کێ له شاکاره‌کانی ئه‌ده‌بی فارسی دائه‌نرێ و ،یه‌کێکه له دانراوه‌کانی نیزامی گه‌نجه‌وی. نیزامی گه‌نجه‌وی ناوی ئه‌لیاسی کوڕی یوسفه له سااڵنی ( 618-527ک 9211-9919 /ز) ژیاوه .له گه‌نجه، که ئێستا که‌وتۆته جمهوریه‌تی ئازه‌ربایجانه‌وه ،له دایک بوه. ئه‌م داستانه یه‌کێکه له "په‌نج گه‌نج" ی نیزامی که به "خمسهی نیظامی" ناسراوه .خه‌مسه پێکهاتوه له 5بابه‌ت: مخزن االسرار ،هفت پیکر ،شیرین و خسرو ،لیلی و مجنون ،اسکندرنامه (اقبال نامه ،شرفنامه) داستانی "له‌یال و مه‌جنون" نیزامی گه‌نجه‌وی ساڵی 581ک به 1151به‌یت هۆنیوێتیهوه .دوای نیزامی گه‌نجه‌وی زیاتر له 21شاعیر به فارسی و زیاتر له 91شاعیر به تورکی و چه‌ند شاعیرێ به زمانی ئوردو هه‌مان داستانیان هۆنیوه‌ته‌وه .دیهخدا له لغت نامه‌دا فههرستی درێژی دانه‌رانی ئه‌م داستانه‌ی نوسیوه ،له ناو ئه‌وانه‌دا ئاماژه به نوسخه‌یه‌کی کوردی گۆرانی ئه‌دا که نوسه‌ره‌که‌ی نادیاره و دهسنوسهکهی له مۆزه‌ی بریتانیایه. گه‌النی تاجیک ،ئه‌فغان ،ئازه‌ربایجان ،ئێران هه‌ریه‌که‌یان به جۆرێ نیزامی به هی خۆیان ئه‌زانن .ئه‌گه‌ر دایک و ماڵی باپیر ،له‌و سه‌رده‌مه‌دا ،ده‌وریان ههبوبێ له پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌کردنی مناڵ دا ،ئه‌وا دایکی نیزامی ،وه‌کو خۆی له داستانی مه‌جنون و لهیالدا نوسیوێتی" ،ره‌ئیسه‌ی کورد" بوه و ،که باوکی مردوه خواجه عومه‌ر ،که خاڵۆی بوه ،سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده کردنی کردوه.
حیکایه‌ته‌که به کوردی داستانی له‌یل و مه‌جنون له رێگای ئه‌ده‌بی فارسیه‌وه هاتۆته ناو ئه‌ده‌بی کوردیه‌وه .هه‌م وه‌کو به‌یتی زاره‌کی و هه‌م وه‌کو داستانی هۆنراوه .ته‌نانه‌ت دو ئه‌ستێره‌ی ئاسمان که به‌رامبه‌ر و نزیکی یه‌کن به‌اڵم هه‌رگیز ناگه‌نه یه‌ک ناو نراون له‌یل و مه‌جنون. ئه‌وانه‌ی داستانه‌که‌یان به کوردی هۆنیوه‌ته‌وه ئه‌شێ له نیزامی یان له شاعیرێکی تریان وه‌رگرتبێ .هه‌ندێ له‌و ده‌قه دێرینانه‌ی که ئێستا ماون بریتیه له چه‌ند ده‌قێ به له‌هجه‌ی گۆران و به له‌هجه‌ی کرمانجی سه‌رو له‌وانه: خانای قوبادی ساڵی ( 9951ک 9719 /ز) به شیعر ،به له‌هجه‌ی گۆران هۆنیوێتیهوه. مه‌ال وه‌له‌د خان له سه‌ده‌ی 91دا به شیعر ،به له‌هجه‌ی گۆران هۆنیوێتیهوه. میرزا شه‌فیعی کولیایی له سه‌ده‌ی 91دا به شیعر ،به له‌هجه‌ی گۆران هۆنیوێتیهوه. مه‌ال محه‌مه‌دی که‌ندوله‌یی ساڵی 9722ز به شیعر ،به له‌هجه‌ی گۆران هۆنیوێتیهوه. حارسی بتلیسی ساڵی 9758ز به شیعر ،به له‌هجه‌ی کرمانجی هۆنیوێتیهوه. 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
له به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا ،ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم ،هیچ کام له‌م ده‌قانه‌ی به له‌هجه‌ی گۆران هۆنراونه‌ته‌وه باڵونهکراوهتهوه و ،لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رواردکاری له نێوان هیچ ده‌قێکی کوردی و ده‌قه فارسیه‌که‌ی نیزامی یان هیچ ده‌قێکی تری فارسی دا نه‌کراوه ،هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م ده‌قه کوردییانه که ئاخۆ له کامیان وه‌رگیراوه ئاسان نیه.
وه‌لی و مه‌جنونی له‌یال هه‌مو شاعیرانی کورد باسی مه‌جنون یا لهیالیان کردوه به‌اڵم که‌سیان وه‌کو وه‌لی دێوانه نه‌یان کردۆته سه‌رمه‌شقی کرده‌وه‌یی خۆیان .وه‌لی دێوانه داستانی له‌یل و مه‌جنونی خوێندۆته‌وه یان بیستویه‌تی ،به‌اڵم کام ده‌قی فارسی یا گۆرانی خوێندۆته‌وه یا بیستوه ،کامیان کاریان تێ کردوه ،دیار نیه .وه‌لی شیعره‌کانی به هه‌مان له‌هجه هۆنیوه‌ته‌وه که خانای قوبادی و مه‌ال وه‌له‌د خان و میرزا شه‌فیع له‌یل و مه‌جنونیان پێ داناوه. .1وه‌لی جێنشینی مه‌جنون وه‌لی خۆی به جێگره‌وه‌ی قه‌یس داناوه .ئه‌ویش وه‌کو قه‌یس له تاو خۆشه‌ویستی شه‌م داوێتیه کێوان .خۆی به‌مجۆره له خۆی ئه‌دوێ: "یاران مه‌جنونم دێوانه‌م ،میراتگری قه‌ومی مه‌جنونم ئاخکێش ،زوخنۆش ،ده‌رون بریندار ،وه‌کو مه‌جنون وێڵ و ئاواره‌ی تونم. ئه‌و رۆژه‌ی مه‌جنون زوخاوی برینه‌که‌ی خوارده‌وه ،جورعه‌ی ئه‌جه‌لی چێشت و مرد، منی کرد به واریسی چاک و خراپی خۆی ،هه‌رچی به سه‌ر هات بو ،به منی سپارد: خه‌م و دوری ،په‌ژاره و خه‌یاڵ ،ئاخوداخ و ده‌رد ،دڵگیری و خه‌مباری، وێڵی و چۆڵگه‌ڕی و سه‌رگه‌ردانی ،سه‌ودا و سیاسه‌ت یه‌ک له یه‌ک خراپتر بێ خوردی رۆژان ،بێ خه‌وی شه‌وان ،هاوڕێیه‌تی کۆمه‌ڵی ده‌یری سه‌ر کێوه‌کان، شین و واوهیال ،برینی پڕ له سوێ ،هاوار ،ئێشی کۆن و نوێ، هه‌مویم کۆ کرده‌وه ،ئه‌ویش به خوێنی دڵ له ده‌فته‌ردا نوسی. وتی: "من مه‌جنونم ،تۆ دێوانه به ،هاوڕازی کێوییانی بیابان به!" هه‌مو دنیا ئه‌زانن ،که‌س توانای ئه‌وه‌ی نه‌بو جێگه‌ی ئه‌و بگرێته‌وه من بوم خواردن و خه‌وم له خۆم حه‌رام کرد ،بوم به واریسی ،له جێگه‌ی ئه‌و دانیشتم به‌اڵم خه‌می ئه‌وه‌مه ئه‌م دنیا فانیه ،مه‌جنونی دوه‌میش له ناو ببا ده‌ور بسوتێ ،دنیا پاماڵ بی ،به بێ من جێگه‌ی مه‌جنون به‌تاڵ بێ" (دیوان)88 : .2خۆشه‌ویستیی یه‌کالیه‌نه خۆشه‌ویستیی له‌یل و مه‌جنون دوالیهنه بوه ،هه‌ردوکیان یه‌کتریان خۆش ویستوه و شه‌یدای یه‌کتری بون، به‌اڵم خۆشه‌ویستی وه‌لی بۆ شه‌م یه‌کالیه‌نه بوه .خۆی دان به یهکالیهنیی ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌دا ئه‌نێ .ئه‌م هه‌ست و هۆش و ،دار و نه‌داری خۆی داوه به‌و ،پێ ناچێ شه‌م هه‌مان هه‌ستی به‌رامبه‌ر وه‌لی ههبوبێ ،ئه‌مه‌ش له باتی ئه‌وه‌ی وه‌لی به‌ره‌و ئه‌وه ببا ده‌س له شه‌م هه‌ڵ بگرێ ،به‌ره‌و سوتانی زۆرتر و خۆئهشکهنجهدانی زۆرتری بردوه. 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
"دڵه ماته‌م بێ ده‌رونت به ده‌ردی که‌سێ ماته‌م بێ تۆ مه‌ینه‌تکێش بی ،ئه‌ویش به خه‌م بێ تۆ وه‌کو په‌روانه و ئه‌و وه‌کو شه‌م بێ بۆ که‌سێ جه‌رگت پڕ بێ له داخ ،که تۆ مه‌جنون بی ئه‌ویش وێنه‌ی له‌یل بێ داخ بۆ که‌سێ بخۆی ئه‌ویش داخی پێوه دیار بێ خه‌مخۆر و دڵسۆزت بێ ،تا سه‌ر یارت بێ دۆستیهک باشه له دوالوه بێ: نه‌ک تۆ بۆ ئه‌و بسوتێی ،ئه‌و له تۆ بێ ئاگا بێ، نه‌وه‌کو شه‌م بێ ،نه ترسی له خودا هه‌بێ نه له پیر ،له کوێستان بێ یا له گه‌رمیان ،به ته‌نگ جه‌فا و جه‌وری تۆوه نه‌بێ ،جه‌فا یهردهی سه‌خت سزای ده‌ور تۆ دڵه ئه‌مانه‌ت ،ده‌ستم به داوێنت ،بێ سود جه‌فای بێ سامان مه‌کێشه!" (دیوان)12-12 : قه‌یس هه‌مو شیعره‌کانی بۆ له‌یال وتوه .وه‌لی یش هه‌مو شیعره‌کانی بۆ شه‌م وتوه .ستایشی بێ ئه‌ندازه‌ی کردوه .پایه‌ی ئه‌وی له پایه‌ی هه‌مو دڵداره ئه‌فسانه‌ییه‌کان و ،جوانی ئه‌وی له جوانیی هه‌مو شاجوانه‌کانی چیرۆکه‌کان به‌رزتر داناوه .کڕوزانه‌وه ،پاڕانه‌وه ،الاڵنهوهی کردۆته بابه‌تی سه‌ره‌کی شیعره‌کانی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو چۆن ئه‌م خۆی بوه به جێگره‌وه‌ی قه‌یس ،شه‌م یش ببێ به جێگره‌وه‌ی له‌یال .هه‌وڵه‌کانی بێ ئه‌نجام بون. پێ ناچێ هیچ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی له الی شه‌م ههبوبێ .وه‌لی به گله‌ییه‌وه هاوار ئه‌کا: "هه‌ی شه‌می شه‌وان شه‌می پڕ شه‌وقی شه‌وچرای شه‌وان هه‌ی ژیانی من ،هه‌ی رۆحی ره‌وان هه‌ی گلێنه‌ی چاوی بێ خه‌وان هه‌ی ئاسکه‌ی رهوێڵی له سێبه‌ر سڵ که‌ر هه‌ی سه‌ر پڕ له ئاره‌زوی به‌رزی کوێستانه‌کان هه‌ی عه‌نبه‌رین خاڵ ،ئه‌گریجه سه‌وسه‌نی هه‌ی رۆشنایی رهشماڵهکانی جاف هه‌ی من په‌روانه‌ی په‌ڕ سوتاوی تۆ هه‌ی من گیرۆده‌ی زوڵفی خاوی تۆ تۆ جارێ نه‌هاتی به سه‌روه‌ختی مندا سه‌یری ئێشی زامی سه‌ختی من بکه‌ی و ،له هه‌واڵی من بپرسی ئاخۆ من بۆ تۆ چۆنم و، چۆن له برینه‌کانی ده‌رونمه‌وه زوخاوی لێ ئه‌تکێ؟ ئه‌ی شه‌م! بی مروهتیت کرد ده‌رباره‌م من بۆ تۆ قه‌یسی ئه‌ستێره ره‌شم له خۆشی ئاره‌زوی به‌رزایی زۆزان 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
حه‌یفت کرد منت له یاد چو! واده‌مان رۆژی دیوانی خودا بێ مه‌گه‌ر من له‌و دیوانه‌دا دادم ره‌وا بێ ئه‌گینا تۆ خۆش، با ئه‌م هه‌قه بکه‌وێته رۆژی قیامه‌ت( 912 ".دیوان)81-82 : .3وه‌لی و چۆڵنشینی وه‌لی له الی خۆیه‌وه ،له ناخی ده‌رونی خۆی دا یه‌کالیه‌نه بڕیاری داوه ،وه‌کو مه‌جنون ره‌فتار بکا ،له ئاوه‌دانی و له خه‌ڵک دور بکه‌وێته‌وه .رو بکاته ده‌شت و ده‌ر ،خۆی له دۆست و ناسیاوه‌کانی و له خه‌ڵک داببڕێ ،ئه‌گه‌رچی ئه‌زانێ له ناو خێڵ و هۆز و تیره‌کانی نزیک و ناسیاوی دا ناوی زڕاوه و بێزراوه ،گوێ ناداته سه‌رکۆنه و قسه و باسی ئه‌م و ئه‌و ،پێڕه‌وی رێوره‌سمی ژیانی مه‌جنونی کردوه .ئه‌گه‌ر نه‌یکرد بێ پێی وایه بێ به‌ڵێنی و په‌یمانشکێنی کردوه ،ئه‌ڵێ: "بێزیای هۆزان ها بوم به مه‌جنون ،بێزراوی هۆزه‌کان ئه‌گه‌ر دڵسۆزێ بیه‌وێ به دوامدا بگه‌ڕێ مه‌گه‌ر له هه‌رده‌ی نه‌جد بمدۆزێته‌وه ئه‌گه‌ر یه‌کێ له یاران بمهێنێته‌وه یادی یا له هه‌رده‌کان ،یا له کۆسارهکانم هه‌ر جێیه‌ک شوێن و په‌ناگای مه‌جنونی مات و مه‌حزون بو، ئه‌و مه‌نزڵه شوێنی منه په‌ناگا و جێی نیشتمان و نوامه هه‌ر جێیه‌ک خاکی زه‌مینه‌که‌ی ته‌ڕ بو هه‌ر جێیه‌ک کۆمه‌ڵی کێویه‌کانی لێ کۆ بوه‌وه ئه‌و جێیه شوێنی الفاوی گریانی منه ئه‌و جێیه دیوانی کۆبونه‌وه‌ی منه هه‌ر به‌ردێکی کۆڵیت ده‌سی یاری به‌ر که‌وت بو(!) هه‌واڵی منی لێ بپرسن ئه‌گه‌ر به‌م نیشانانه نه‌یناسیه‌وه شوێنه‌وارێکی شوێنه وێرانه‌که‌م نه‌بێ بێگومان بزانن بێ گفت و به‌ڵێنم سه‌ودای مه‌جنونم به جێ نه‌هێناوه!" (دیوان)21 : وه‌لی چاو له قه‌یس ئه‌کا گوێ ناداته لۆمه و گله‌یی که‌س ئه‌داته کێو ،چۆڵنشینی هه‌ڵئه‌بژێرێ .ئه‌زانێ چی به سه‌ر خۆی هێناوه .له درێژه پێ دانی خۆئهشکهنجهدانی ده‌رونی دا ئه‌گاته راده‌ی سوکایه‌تی کردن به خودی خۆی: "چۆڵنشین خۆم وه‌کو قه‌یسی مه‌جنون چۆڵنشین خۆم 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
به‌ختڕه‌ش و شوم ،دڵ خه‌مگین، بێبه‌ش له دیداری دنیا و دین، چاوه‌ڕوانی خولی زه‌مانه ،بێ بیانو، هاوڕێی درنده‌ی کێوی ،ماڵ‌وێران خۆم پێ به‌ستراوه‌ی کۆتی مه‌کر، شێت ،سه‌رسام و فێداری ده‌س لێ وهشێنراوی دێ‌و دورکهوتهی نیشتمان ،هه‌راسان، بێبه‌ش له کۆڕی دانیشتنی گشت خاسان، سه‌رتاپا سوتاوی گڕی ئاگر دڵ پارچه‌ی برینی قوالپی یار بااڵ کۆماوه‌ی خه‌م ،ریسوای الی هه‌موان ،شه‌یدای بێ هۆش و ئه‌قڵ و فام، به تیری تانه‌ی ناکه‌سان ،گیرۆده‌ی هه‌رده‌ی کوردستان خۆم به‌ندی خه‌یاڵه‌کانی خۆم، هۆی به تااڵنچونی بیر و هۆشم روزه‌ردی دیوانی هاوسه‌ران، گیرۆده‌ی مه‌ینه‌ت ،دڵگران بێ قه‌در و قیمه‌تی ناو خه‌ڵک خۆم له‌ش روتوقوتی بێ کراس ،دیلێکی تازه گیرۆده‌ی ده‌ستی فه‌ڕه‌نگ ،له که‌شتی شکاوی ناو روباری نیل دا ،مایه بردوی الفاو، بێ هاوسێ ،دڵ قه‌قنه‌سی ره‌ش ،کۆی زوخاڵ ،شه‌رمه‌زاری به‌رده‌می عه‌شیره‌ت، سه‌رشۆڕ و ،روڕه‌شی ده‌رگای خودا و به‌نده خۆم( ".دیوان)21 : .4وه‌لی و تونی ته‌به‌س وه‌لی له چه‌ند شیعردا ئاماژه ئه‌کا بۆ ئه‌وه‌ی له تونی تهبهسه .مانه‌وه‌ی خۆی به وێڵی له تونی ته‌به‌س دا ئه‌شوبهێنێ به مانه‌وه‌ی قه‌یس له بیابانی نهجدا ،ئه‌ڵێ: سزا و سته‌م و خه‌م له ده‌رونم دایه وێڵی هه‌رده‌ی ته‌به‌س ،ئاواره‌ی تونم (دیوان)57 : ره‌شتر له به‌ردی سوتاوی هه‌واره‌کان منم عه‌وداڵی دهشتانگهڕی دیاره‌کان منم منم ،مه‌نزڵم ماوای تونی تهبهسه بێ هوده جه‌فا ئه‌کێشم و ،به خۆڕایی ره‌نج ئه‌ده‌م (دیوان)79 : چۆڵه‌کان و هه‌مو کێوه‌کانم تهی کرد، له تونی ته‌به‌س بوم گه‌یشتمه ته‌به‌ر (دیوان)78 : یاران ،هاوسه‌ران ،چۆن ئه‌بێ چۆن من ته‌به‌س جێگه‌مه ،شه‌م له کوێیه؟ (دیوان)85 :
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
بیابانی نه‌جد له حیجازه سه‌رزه‌مێنێکی فراوانه بیابانه ،ئاوه‌دانی تێدا نه‌بوه ،به‌ده‌وی تیا ژیاوه ،به‌اڵم تونی ته‌به‌س ،ئه‌وه‌ی ئه‌زانرێ ،له ناو سه‌حرای کهڤیری ئێران دایه .وه‌لی له‌مه مه‌به‌ستی چیه: ئاخۆ به ڕاستی ماوه‌یه‌ک ژیانی به وێڵی له تونی ته‌به‌س به سه‌ر بردوه و له‌وێوه چوه بۆ ته‌به‌ر؟ یان ئه‌مه‌ی به مه‌عنای مه‌جازی به‌کارهێناوه بۆ شوبهاندنی ئه‌و شوێنه‌ی چۆڵنشینی لێ کردوه به ته‌به‌س ،که له سه‌ختی و وشکایی دا له سه‌حرای روبعی خالی حیجاز ناخۆشتره ،ئه‌گینا تونی ته‌به‌س ئه‌گه‌ر هه‌بێ ئه‌بێ له کوێی گه‌رمیان بێ .له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه بۆ که‌الر چه‌ند دۆڵێکی لێیه له نیوان زنجیره شاخه‌کانی ناوچه‌که‌دا له یه‌ک ئه‌چن و ،وه‌کو ئه‌ڵێن زۆر جار رێبوار گیری تێدا ئه‌خوا و رێی تیا ون ئه‌کا .ئه‌ویش ناوی تونی باباعهمرهیه. .5وه‌لی و بایه‌قوش قه‌یس له بیابان دا سوڕاوه‌ته‌وه له گه‌ڵ قه‌له‌ڕه‌ش دواوه .وه‌لی یش له وێرانه‌دا ئه‌سوڕێته‌وه .به ته‌نیایه. مۆنۆلۆگی ناو ده‌رونی خۆی به شێوه‌ی گفتوگۆ له گه‌ڵ بایه‌قوش ده‌رئه‌بڕێ .له کورده‌واری دا بایه‌قوش نیشانه‌ی شومیه .له وێرانه‌دا ئه‌ژی .وا باوه له هه‌ر جێیه‌ک بخوێنێ ئه‌بێته کهالوه: "بایه‌قوش ناڵین! تۆ هۆ ئه‌که‌ی و ،منیش هه‌مو شه‌وێ ئه‌ناڵێنم من که‌سێ خێڵی شادی به تااڵن بردوم، به‌اڵم تۆ! هاوده‌ردی سااڵن ،تۆ چیت لێ قه‌وماوه؟ من :په‌روانه‌ی شه‌وقی جوانی شه‌مێکم کوژراوی نیگای نازی سۆسه‌ن خاڵێکم، ناڵه‌ی من له سۆنگه‌ی سه‌ودای ئه‌و یاره‌وه‌یه دڵم له دوری ئه‌و بێ ئارامه تۆ :شه‌و تا رۆژ ئه‌بێته‌وه بانگی هۆهۆته، ده‌ردی کێته و ،برینه‌که له کوێتایه؟ من :سوتاوی بڵێسه‌ی ئه‌و روناکیهم، به رۆژ هه‌راسانم ،به شه‌و له تاریکی دهیجوردام تۆ :داخی دوری کێت له ده‌رون دایه وه‌کو من سه‌رگه‌ردان و ،له‌ش به باری من :گرفتاری ده‌ردم ،مه‌ستم ،شه‌یدام، جێنشینی قه‌یسی مه‌جنونم تۆ :له خۆشه‌ویستی کێ وێڵ و دێوانه‌ی شه‌وان بێداری له وێرانه‌دا سه‌د جار خۆزگه‌م به تۆ ئه‌ی دهردینی دڵبریندار تۆش به ده‌ردی من جه‌ور و جه‌فاکێش بی تۆ هه‌ر له خه‌یاڵی شوێنی وێران دای بێباکی ،گوێ ناده‌یته تیر و تانه دریغ! منیش به‌م هه‌مو داخه‌وه، 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
به داخی ئه‌و شه‌مه‌ی که چرای شه‌وانه به رۆژ خه‌ریکی گه‌نجی حاته‌م و، به شه‌ویش له به‌زمی شادی شه‌م دا بومایه!" (دیوان)21 : له گفتوگۆیه‌کی تردا خۆی له باتی بایه‌قوش وه‌اڵمی نائومێدانه‌ی خۆی ئه‌داته‌وه: "هه‌ی نائومێدی هه‌ی ره‌نجه‌ڕۆیی ،هه‌ی نائومێدی کێ به‌دبه‌ختێکی وه‌کو منی دی له به‌ر حاڵنهزانێ روم کرده چۆڵه‌وانی چۆڵه‌کانم پێوا ،کێوه‌کان گه‌ڕام له ته‌به‌سه‌وه چوم بۆ ته‌به‌ر هه‌مو هه‌رده‌کانی نه‌جدی مه‌نزڵی قه‌یسم پشکنی وه‌کو په‌روانه ،به سه‌ری پڕ سه‌وداوه ،سوڕامه‌وه هاتمه ئه‌و شوێنه‌ی جێگه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌م بو شوێن و گوزه‌رگای شه‌م بو دیم :هه‌واره‌کان چۆڵ بون ،زامهن وێرانه بو بایه‌قوش هێالنه‌ی تیا کرد بون نه نیشانه‌یه‌ک له ئاوه‌دانی و نه ده‌نگی یار ته‌نیا ده‌نگی وێرانه‌ی "وادی القهار" بو پرسیم: بایه‌قوش هاوده‌ردی ده‌ردم هاوڕێ و هاوڕازی ناڵه‌م من په‌روانه‌ی وێڵی مه‌ڵبه‌ندی بنارهکانم جێنشینی قه‌یسی شای که‌م فامهکانم کۆچی خێڵی شای شه‌م روخسارم بۆ کوێ چوه بۆ ئه‌وه‌ی دڵی خه‌مبارم دڵنیابێ بایه‌قوش وتی: په‌روانه‌ی که‌م فام تازه هاتوی بۆ ئه‌م شوێنه کۆچی خێری کرد ،رۆیشت بۆ کوێستان حه‌سره‌ت بۆ من مایه‌وه ،بۆ تۆش ئاخوداخ به به‌ختی شومی خۆم دامام و نا‌ئومێد له شه‌م گه‌ڕامه‌وه یاران! هاوسه‌ران! نا‌ئومێد خۆم ئای عه‌وداڵی دهشتانگهڕ ،دور له نیشتمان خۆم(".دیوان)71 :
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
.6وه‌لی و نێچیروان نێچیروانێ بۆ راوی گیانداری کێوی داوی ناوه‌ته‌وه .نێچیرێکی پێوه بوه گیری خوارده له ناو داوهکهدا .وه‌لی رو له‌و راوکه‌ره ئه‌کا و لێی ئه‌پاڕێته‌وه نێچیره‌که ئازاد بکا .جوانی و ئازادی خۆشه‌ویسته‌که‌ی له جوانی و ئازادی نێچیرهکهدا ئه‌بینێ .دیلیی ئه‌م نێچیره له داوی راوکهرێک دا ،وه‌کو دیلیی خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئه‌مه له به‌ندی یه‌کێکی تردا .ئه‌ڵێ: "فیدای ناوه‌که‌ت بم تۆ ناوت چیه؟ فیدای ناوه‌که‌ت بم سه‌دجار به سه‌رگه‌ردی ده‌ست و داوه‌که‌ت بم به‌زه‌ییت به من دا بێته‌وه ،تا منیش ببم به خواڵمت من په‌پوله‌یه‌کی وێڵم له دۆڵیکی وێرانه‌دا ،مه‌جنونی چۆڵگه‌ڕ ،ریسوای زه‌مانه‌م شه‌وان هه‌تا رۆژ له خه‌م دا بێدارم هاوڕێ و هاوڕازی دڕنده‌ی ساراکانم عه‌وداڵی دهشتانگهڕ ،بیابانه جێگه‌م جه‌فا و مهینهتکێشی لێدراوی هیجرانم سزا و سته‌مکێش خه‌م له دهرونمدایه هه‌رده‌ی ته‌به‌س گه‌ڕ ،ئاواره‌ی تونم چه‌ندێکه له بینینی شای شه‌م دورکهوتومهوه سوتاو و ئاگراوی ،ساتێ نهسرهوتوم هه‌ر کێویه‌ک له شێوه‌ی دۆسته‌که‌م دایه ،هاوڕێ و هاوڕازی گۆچان و کهوڵپۆستهکهمه من خۆشیم ده‌نگ و چڕینی ئه‌وان و ،خۆراکم بینینی چاوه‌کانی ئه‌وانه که له دیده‌ی دۆست دورم ،به‌وان شاد ئه‌بم تا ئه‌و رۆژه‌ی گه‌ردون ئهمگهیهنێ به ئاوات ئه‌و به‌چکه ئاسکه کێویه‌ی که‌وتۆته داوی تۆوه، به ته‌واوی له شکل و شێوه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی من دایه نیونیگاکهی تیر ئه‌دا له دڵ چاوی له چاوی خۆشه‌ویسته‌که‌م ئه‌چێ فیدات بم سه‌د جار ،راوکه‌ری سارا! بیبه‌خشه به‌م به‌نده‌ی خه‌م لێ باریوه .ئازادی بکه له داوه‌که‌ت ئه‌گینا بۆ ناوه‌که‌ت نه‌نگیه‌کی گه‌وره ئه‌بێ ئه‌گه‌ر ئه‌و کارمامزه کێویه له داوه‌که‌ت ئازاد بکه‌ی ئینشهاڵ ،له ده‌وری دنیا ،به ئاره‌زوی دڵی خۆت ئه‌گه‌ی!" (دیوان)57 :
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
.7وه‌لی و که‌یخوسره‌و به‌گ له داستانی له‌یل و مه‌جنون دا نه‌وفه‌ل جوامێرێکی ده‌سڕۆیشتوی خێڵه‌کیه ،بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جنون له‌و باره ده‌رونیه خراپه‌ی رزگار بکات به‌ڵێن به قه‌یس ئه‌دا به زۆر یا به ماڵ بیگه‌یه‌نێ به له‌یل .وه‌لی به دوای نهوفهڵێکدا ئه‌گه‌ڕێ. وه‌لی که‌سایه‌تی نه‌وفه‌ل له کهیخوسرهبهگی جاف دا ئه‌بینێ .به زمانێ که پڕه له پاڕانه‌وه‌ی کهساسانه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی ئه‌و به ده‌س بهێنێ و ،سۆزی بوروژێنێ و ،به هاواریه‌وه بێ ،هه‌مان داوا له که‌یخوسره‌و به‌گی سه‌رۆکی ئێلی جاف ئه‌کا: "خه‌سره‌و خه‌یاڵێ ئاخ بۆ گه‌وره‌یه‌کی باش ،خه‌سره‌و خه‌یاڵێ خاوه‌ن سپا و سان بێ ،به‌ختی دارابێ ئاماده بێ به گه‌نجی خه‌زێنه و ماڵ به‌خشنده‌ی بێباکی کۆی که‌ره‌م ،خاوه‌ن شه‌وق و زه‌وق و دڵ بێ خه‌م بێ بهاتایه بۆ راو بۆ سه‌ر دیاره‌کان ،بۆ ماوای مه‌جنونی رۆژگار بیروانیایه: به جه‌سته‌ی خه‌ماویم و ،به کۆڕی دیوانی گیانداره کێویهکانم و به الفاوی فرمێسکی چاوی تاریکم و ،به ده‌ردی ده‌رونی خه‌مبارم دا به له‌شی روتی ته‌نیام و ،به به‌ردی سه‌رینی ژێر سه‌رم دا به سه‌رگه‌ردانی سارای چۆڵ و ،عه‌سا و کهوڵپۆستهکهم دا به ئاهوناڵه‌ی شه‌وان تا رۆژم و ،به زایه‌ڵه‌ی سه‌ختی شینی بێ ئه‌ندازه‌م دا به نامرادی به‌ختی ره‌شم و ،به برینی به سوێم دا به په‌شێوی به‌ختی شومی چاره‌مدا ،به زوخاوی برینی جه‌رگی بڕاوم دا به بڵێسه‌ی به‌رزی گڕ گرتومدا ،به جه‌سته‌ی بیری دڕک تێ چهقیومدا به‌زه‌یی بهاتایه‌ته‌وه به جه‌سته و حاڵم دا، بیزانیایه: کوژراوی کام نهونیهاڵم؟ بیری ماندوم له خه‌می کێ دایه و بۆ کێ سوتاوم وه‌کو په‌روانه‌ی شه‌م؟ کێ سه‌رمایه‌ی ئه‌قڵی تااڵن کردوم؟ کام دلبه‌ر به ئیشاره‌تێ بردویه‌تی؟ به‌اڵم ئه‌و خه‌یاڵه‌ی که نه‌وفه‌ل کردی و ،گیانی خۆی دوچاری ژه‌هری کوشنده کرد. ئه‌م بیری وای نه‌کردایه‌ته‌وه ،شتی وای به دڵ دا نه‌هاتایه ،نه‌که‌وتایه‌ته خه‌یاڵی پوچه‌وه. ئه‌م به گه‌نج و ماڵ ،یان به زۆری خۆی ،بیری په‌روانه‌ی دڵ‌برینداری شاد بکردایه وه‌کو خانی حاته‌م هیمه‌تی بنوانایه، شه‌می به من و ،منی به شه‌م بگه‌یاندایه! به‌اڵم له‌م رۆژگاره‌دا چه‌ندی ئه‌گه‌ڕێم ،که‌سێ نیه دڵسۆزی ئه‌ستێره ره‌شه‌کان بێ 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
مه‌گه‌ر هه‌ر خودای بهختکهرهوه ،به‌ختی من له‌م به‌نده سه‌خته رزگار بکا ئه‌گینا ئه‌م کۆته‌ی له پێی من دایه ،ئه‌بێ تا مردن وه‌ک قه‌یس وا حه‌سره‌تم بێ!" (دیوان)12-19 : .8وەلی و نەوفەل نه‌وفه‌ل بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی هێنانی له‌یال جێبه‌جێ بکا ئه‌گه‌ڕێته‌وه .ئه‌وسا قه‌یس نه‌وفه‌ل به په‌یمانشکێنی و بێ به‌ڵێنی تاوانبار ئه‌کا .مه‌جنون له جاران زیاتر شێت ئه‌بێ. وه‌لی زانیوێتی نه‌وفه‌ل به‌ڵێنه‌که‌ی به‌رامبه‌ر مه‌جنون به جێ نه‌هێناوه ،هه‌ر ئه‌وه‌ش له‌م چاوه‌ڕێ ئه‌کا .به ته‌ما نیه ئه‌م گرێی به‌ختی بکاته‌وه و ،بیگه‌یه‌نێ به دڵخوازه‌که‌ی. "ریسوای زه‌مانه‌م قه‌یسی دێرینم ،ریسوای زه‌مانه‌م په‌روانه‌ی په‌شێوی سارای وێرانه‌م عه‌وداڵی دهشتانگهڕی له ماڵ بێزارم کوندئاسا چۆڵه‌وانی جێگه‌مه ،شه‌وان بێ خه‌وم ته‌نیا و کز ،چاوم تاریکه له بینینی چاوی یاران هه‌راسان و دیده‌وانی ده‌یری سه‌ر دیارهکانم له نیشتمان بێزار و ،الی دۆسته‌کانم بێزراوم شه‌و و رۆژ له بیری کوله‌که و کهوڵپۆستهکهم دام گۆچانی خه‌مم داوه به شانما و شه‌رابی خه‌م ئه‌خۆم شێتی شه‌ل و الڵ ،لۆنگی خه‌مم پۆشیوه سزا و سته‌مکێش ،ئه‌ستێره ره‌شم فه‌رهادی کێوکهنی جێ ئه‌شکه‌وتم رێگه‌ی شهشدهری به‌ختم به‌ستراوه په‌شیمان له گشت په‌شێوحاڵ خه‌سته چه‌وت و چه‌ماوه‌ی چه‌رخی چهپگهڕم نه‌خۆشێکی سه‌خت ،دورم له هاوده‌رد له‌ش ره‌ش چڵۆسکی سه‌ر دیاران سوتاوی به‌ر بای کۆمه‌ڵێ ئاگر دڵئازار له زوڵمی زه‌مانه‌ی پیس چه‌رخی که‌وان پشت ،پشتی شکانم شه‌و چاوم بێ خه‌وه ،رۆژ بێ ئارامم گرفتاری جه‌وری رۆژگارم بێزارم له ژین ،رازیم به مردنم ،سه‌د جار نێشی دڕکی هیجران چزاوه به جه‌رگم دا له چاوه‌ڕێی خێاڵن دا ریسوای هۆزان بوم، به ئاگری ئه‌شقی که‌سێ سوتاوم له گه‌ڵ کۆمه‌ڵی کێویه‌کان دا بیابان ئه‌گه‌ڕێم ،قه‌یسی تانه‌لێدراو چاو لێڵم 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
دڵ په‌روانه‌ی شه‌وقی شه‌م روخسارێکم ،پێکراوی په‌یکانی تیری چاوی یارێکم حاته‌م خه‌یاڵێ ،له من قات بوه ،حاڵی ده‌ردی منی بێ چاره بزانێ وه‌کو نه‌وفه‌ل بێته سه‌ردانی شوێنه‌که‌م له هه‌ردان ،بمباته‌وه بۆ الی هاودهردهکانم به‌اڵم دور بێ له وه‌سواسی شه‌یتانی ،وه‌کو حاته‌م خاتری خودا مه‌به‌ستی بێ دڵی خه‌مناکی من بکاته‌وه ،شادم کا به وه‌سڵی ئه‌وه‌ی به ئاواتم خواستوه مه‌گه‌ر مه‌والی خه‌مخۆر کارم ساز بکا ،ئه‌گینا له رۆژگاردا ئه‌بێ هه‌ر به‌رداوبه‌رد بکه‌م( ".دیوان)18-17 : .9وه‌لی و ئیبن سه‌الم ئیبن سه‌الم داخوازی له‌یلی کرد ،باوکی بۆ ئه‌وه‌ی له‌یل دور بخاته‌وه له قه‌یس به‌می دا به شو .وه‌لی ئه‌ترسێ ئه‌میش کابرایه‌کی لێ په‌یدا ببێ ،وه‌کو ئیبن سه‌الم ،شه‌می لێ بسێنێ .خۆشه‌ویستیه‌که‌ی ناکام بێ .ئه‌ڵێ: "چراکه‌م بێ به‌زه‌یی فه‌له‌ک بێ مه‌یله و ،باوانت بێ به‌زه‌یین تۆ له‌یلی دێرینه و منیش قه‌یسی رۆژگار چۆن ئه‌گه‌م به ئاوات؟ ....... له جه‌وری چه‌رخی بێ به‌زه‌یی ئه‌ترسم که ئیبن سهالمێکت لێ په‌یدا ببێ دور له بااڵکهت ،ئه‌وسا برینه‌که‌م کاریگه‌رتر بێ و ئه‌و داخه‌ش بچێته سه‌ر داخه‌کانی تر" (دیوان)26-25 : له شیعرێکی تری دا ئه‌ڵێ: "داخ له سه‌ر داخ ده‌رد له سه‌ر ده‌رد و داخ له سه‌ر داخ له داخی دوری شای لوتبه‌رز من له گه‌رمیان و ئه‌و چو بۆ کوێستان بۆیه داخ ئه‌خۆم چونکه ماڵی باوانی نه‌هاتونه‌ته‌وه بۆ داوێن ئه‌مساڵ نه‌وبه‌هار بۆ من ده‌یجور بو له به‌ر ئه‌وه‌ی چاوم له چاوی دور بو ئه‌و چو بۆ کوێستان وه‌کو بێ به‌ڵێنه‌کان منیش مامه‌وه بۆ ده‌ردی سزا و مه‌ینه‌ت ئه‌ترسم له گه‌مه‌ی بازاڕی گه‌ردون له گێژی نه‌ردی چه‌رخی دنیای دون مه‌جنونی هێشته‌وه به داخی سزا و ده‌رده‌وه قاپی خه‌می له به‌ختی فه‌رهادا کرده‌وه یه‌ک یه‌ک هاوسه‌رانی له گیان بێزار کرد رۆژی رۆشنی له چاوی دهردهدارهکاندا تاریک کرد ئه‌و مۆره‌ی له روی قه‌یسی مهجنوندا هه‌ڵدا 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
به‌ردی بنچینه‌ی له بن هه‌ڵکه‌ند ئه‌ترسم له به‌ختی منیشا بیهاوێژێ سزای ئه‌و یارانه به من بنوێنێ ئه‌ویش به قیسمه‌تی ئیبن سه‌الم بێ من به‌م ده‌رده‌وه کۆتایی دنیام بێ یا شا ئه‌و نه‌رده بۆ به‌ختی من هه‌ڵمه‌ده ئه‌گه‌ر بۆ مه‌رگم بێ یا ئه‌گه‌ر بۆ واده‌ی وه‌خت مه‌رگم باشتره له‌و ژیانه له‌م ژیانه پوچه‌ی که شادمانهکانیش لێی په‌شیمانن( ".دیوان)15-11 : .11وه‌لی و گومان وه‌لی چیرۆکی خۆی له گه‌ڵ چیرۆکی ئیبن سه‌الم به‌راورد ئه‌کا و مه‌ترسی دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆکه ده‌رئه‌بڕێ .پێ ئه‌چێ هێشتا نه‌یبیستبێ یا نه‌یزانیبێ شه‌م شوی کردوه یانه بۆیه ئه‌پرسێ: "ده‌لیل شه‌مت نه‌دی؟ که له کوێستانه‌وه هاتی شه‌می سپی، ئاسکی پێشه‌نگی ره‌وه‌ی ئاسکه‌کان، روناکی بینایی هه‌ردو چاوه‌کان، نازداری باوان ،نازهاوێژ ،شۆخی ده‌نگخۆشی دهمودو شه‌کرت نه‌دی؟ کۆچی خێڵخانهی ئێلی جاف ،سه‌رداری رهندانی سه‌وڵی ساف، شه‌می شادی پۆلی په‌پوله‌کان ،خانی ره‌شماڵی هه‌مو خانه‌کانت نه‌دی؟ ئاسکۆڵه‌ی لهوهڕاوی پای هه‌ردان ،هاوڕێی هاوده‌ردی گشت ده‌رده‌کان، خاوێری خاڵداری خوته‌ن ،مایه‌ی هه‌رزانی موشکی عهنبهرت نه‌دی؟ نه‌مامی تازه‌پێگه‌یشتوی سێبه‌ری باخان ،سۆسه‌نی سه‌ر که‌مه‌ری پای زاخان ده‌رمانی ئێشی برینی دڵ ،به‌چکه‌ی ئاسکه‌کێوی سڵی جێگه له سه‌ر به‌رزایی کوێستانه‌کان ،نیشته‌جێی نسرگهی سێبه‌ری زاخانت نه‌دی؟ نه‌تدی جارێ له په‌ناوه بێ ئه‌حواڵی خه‌سته‌ی من بپرسێ بزانێ ئه‌و سوێنده‌ی خواردویه‌تی شکاوه بناغه‌ی په‌یوه‌ندی نوێی داناوه ساردی کوێستان ،مه‌یلی ئه‌ویشی سارد کردۆته‌وه، له‌و درکاندنه‌ی کرد بوی ژیوانه، په‌یوه‌ندی نوێی به‌ستوه ،دنیای به دڵه ،مه‌یل و ئاره‌زوی له ئیبن سه‌المه! تو ئه‌شقی رێگای راسته‌کان ،ئه‌ی ده‌لیل ئه‌مه راسته؟ ئه‌گه‌ر راسته له سه‌رچی له من بێزار بوه؟ راستم پێ بڵێ تا دڵنیا بم ،منیش وه‌کو قه‌یس عه‌وداڵی ده‌وری دنیا بم!" (دیوان)15-11 :
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
کابرایه‌کی له بابه‌تی ئیبن سه‌الم بۆ خوازبێنی و گواستنه‌وه‌ی شه‌م په‌یدا بوبێ یا نه ،گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه که وه‌لی به شه‌م نه‌گه‌یشتوه .خۆشه‌ویستیه‌که‌ی به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتوه .باری ده‌رونی وه‌لی شێواوه .نائومێدی هه‌مو ژیانی داگرتوه .هه‌ر به‌و داخه‌وه سه‌ری ناوه‌ته‌وه. .11وه‌لی و وه‌سێته‌کانی له داستانی له‌یل و مه‌جنون دا مه‌رگی له‌یال پێش مه‌رگی مه‌جنون ئه‌که‌وێ .که له‌یال نه‌خۆش ئه‌که‌وێ و دایکی له سه‌ره‌مه‌رگ دا ئه‌چێ بۆ سه‌ردانی له‌یال ،له‌یال وه‌سێتی بۆ ئه‌کا که مرد چۆنی بنێژن و ،رێوره‌سمی به خاک سپاردنی به چی شێوه‌یه‌ک جێبه‌جی بکه‌ن. به‌اڵم الی وه‌لی شه‌م نه‌مردوه .به‌ڵکو ئه‌م پێشبینی مه‌رگی خۆی ئه‌کا .پێی وایه مه‌رگی ئه‌م پێش مه‌رگی شه‌م ئه‌که‌وێ له به‌ر ئه‌وه دو جار وه‌سێت ئه‌کا :وهسێتکیان بۆ شه‌م و ،وهسێتێکیان بۆ ئه‌وانه‌ی به خاکی ئه‌سپێرن. له وه‌سێته‌که‌ی دا بۆ شه‌م ئه‌ڵێ: گیانه مردنم گیانه‌که‌م وا کاتی مردنم هاتوه! له کاتی گیانکێشاندا چاوم له رێته رۆژی مردنم ته‌شریف بێنه کاتێ گیانستێن ،گیانی کێشام ،گیانی شیرینی برد گوێی نه‌دایه به گریانی به سۆز شیوه‌نم بۆ بکه خۆت ،کفنه‌که‌م ،به تاڵی زوڵفه‌کانت بدرو له‌شم هه‌ڵبگره بیبه بۆ گۆڕستان به‌اڵم ده‌خیلتم، ئه‌ی شای ره‌فتار شیرین ،شۆخم ،دلبه‌رم تۆ به ده‌ستی خۆت ،به‌ردی ئه‌لحه‌د بنێ سه‌ر سه‌رم گیانی نازدارم! له‌و ده‌مه‌دا خاکی گۆڕه‌که‌م بکه به سه‌رما نازداری دیده‌م ،ئه‌گه‌ر وه‌ها بکه‌ی ره‌ویه‌ی دڵخوازه‌کانت به جێ هێناوه تا رۆژی ئه‌له‌ست ،بهڵێندارهکان دوعاگۆت ئه‌بن!(دیوان)65 : له وه‌سێته‌که‌ی تری دا که بۆ ئه‌وانه‌ی کردوه ره‌سمی به خاک سپاردنی جێبه‌جێ ئه‌که‌ن ئه‌ڵێ: یاران له‌جه‌رگم 11 تیری شه‌م ئه‌مشه‌و درا له جه‌رگم به‌و تیره گه‌یمه ئاکامی مه‌رگم شه‌هیدم کفن مه‌که‌ن به به‌رگم هه‌روا به خوێنی زامی جه‌رگه‌وه بمنێنه ناو خاک خوێن به به‌رگه‌وه با به‌و ئه‌ندامی گوڵڕهنگیمهوه 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
په‌روانه ئاسا بێ دهنگیمهوه شتن نه‌یگۆڕێ خوێنی زامانم به‌وه په‌سه‌ند گشت شه‌هیدانم به‌اڵم وه‌سێتم ئه‌مه‌یه التان هه‌رچه‌ند که‌وتومه دوره واڵتان با گڵکۆم ته‌نیا له رێی خێاڵن بێ نزیک هه‌وارگه‌ی سه‌ر رهوێاڵن بێ کێلێ به ئه‌ندازه‌ی به‌ژن و بااڵی شه‌م دابنێن له ژور سه‌رم به بێ زیاد و که‌م تاقێ به وێنه‌ی تاق برۆی ئه‌و که سوجدهگاهی گیانم بێ به شه‌و بنوسن به خوێنی جه‌رگی سه‌ر کردوم که من به تیری ده‌ستی شه‌م مردوم بۆچی ئه‌و شه‌مه‌ی تاتاری چینه له زێد بێزاره ،جه‌به‌ڵ نشینه به‌ڵکم ئه‌و قیبله‌م له راگوزارێ رێی بکه‌وێته سه‌ر گڵکۆم جارێ بزانێ زه‌ده‌ی تیری خۆیه‌تی داخ به گڵ بردوی حه‌سره‌تکێشی ئه‌وه(دیوان)11 : ئه‌م دو شیعره که به وه‌سێت دائه‌نرێن .له یه‌کێکیان دا باسی شه‌م ئه‌کا و له وی تریاندا ناوی شه‌م نابا .ئه‌شێ یه‌که‌میان ،ئه‌گه‌ر هۆنراوه‌ی وه‌لی بێ و له باتی ئه‌و هه‌ڵنه‌به‌سترابێ ،سه‌رده‌مێ داینابێ که هێشتا به ته‌مای شه‌م بوبێ و ،ئه‌و شیعره‌ی بۆ بزواندنی هه‌ستی به‌زه‌یی و وروژاندنی سۆزی خۆشه‌ویستی شه‌م هۆنیبێته‌وه. دوهمیشیانی له دوا ساڵه‌کانی ته‌مه‌نی دا هۆنیبێته‌وه که ئیتر نا‌ئومێد بوه له شه‌م. .12وەلی و نەخۆشیی دەرونی وه‌لی ،ئه‌گه‌ر شـیعرهکانی بـکرێ به سـه‌رچـاوه‌ی لێکۆڵینه‌وه دو بابـه‌تی سـه‌ره‌کی لێ ئه‌خوێنرێته‌وه: یه‌که‌م ،وه‌لی به‌دوای روداوه‌کانی ناو داستانی له‌یل و مه‌جنون دا هه‌نگاو به هه‌نگاو رۆیوه .چۆته پێستی مهجنونهوه .السایی ئه‌وی کردۆته‌وه .ئه‌مه‌ش جۆرێکه له شیزۆفرێنیا. دوه‌م،
222
وه‌لی ،خۆشه‌ویستی مه‌جنون بۆ له‌یال و ،به ئاوات نه‌گه‌یشتنی قه‌یسی کردوه به بیانوی خۆئهشکهنجهدان .ئه‌مه‌ش جۆرێکه له ماسۆشیزم.
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
وه‌لی و وێنای کۆچه‌ری ئێلی جاف و رهوهندایهتی ره‌وه‌ند ،کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکن که خۆیان پێیان وایه به ره‌چه‌ڵه‌ک ئه‌چنه‌وه سه‌ر یه‌ک باپیره و ،هه‌مویان له نه‌وه‌ی ئه‌ون ،بۆ دابینکردنی ژیان به پێی گۆڕانی وه‌رزه‌کانی ساڵ جێگۆڕکێ ئه‌که‌ن له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر. ره‌وه‌ند چه‌ند جۆرێکن: یه‌که‌م ،ئه‌وانه‌ی جێگه‌ی نه‌گۆڕیان نیه ،به درێژایی ساڵ ئه‌گه‌ڕێن له جێگایه‌که‌وه بۆ جێگایه‌کی تر. دوه‌م ،ئه‌وانه‌ی ده‌وارنشینن ،خانویان نیه ،به‌اڵم هه‌واری دیاریکراویان هه‌یه .هه‌مو ساڵێ له هه‌مان شوێنه‌وه به رێ ئه‌که‌ون بۆ شوێنێکی دیاریکراو له هه‌واری داهاتو به گوێره‌ی وه‌رزه‌کانی ساڵ و ،هه‌ر هه‌فته یا مانگه‌ی له جێگه‌یه‌کدا به سه‌ر ئه‌به‌ن ،به‌اڵم ئه‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و هه‌واره‌ی لێوه‌ی هاتون. سێیه‌م ،ئه‌وانه‌ی گوندنشینن ،خانویان هه‌یه ،به‌اڵم هاوینان ئه‌چن بۆ کوێستانی نزیک گونده‌که‌یان له که‌پر یا له ده‌واردا هاوین به سه‌ر ئه‌به‌ن و ،له پایزدا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه ناو گونده‌کانیان. له سه‌ده‌ی هه‌ژده و نۆزده‌دا ئێلی جاف نمونه‌ی پۆلی دوه‌م بوه. جاف ئێڵیکی گه‌وره بوه ،کۆنفیدراسیۆنی چه‌ندین تیره و هۆز بوه .رێکخستنێکی خێڵه‌کییان هه‌بوه .کۆچه‌ر بون .ئاژه‌ڵدار بون .له گه‌ڵ مێگه‌له‌کانیان زستانیان له گه‌رمیان و هاوینیان له کوێستان به سه‌ر بردوه. هه‌واره‌کانیان و ،لهوڕگاکانیان و ،رێگای کۆچیان دیاریکراو بوه ،هه‌مو ساڵ و هه‌مان خێڵ و هه‌مان تیره و هه‌مان هۆز به هه‌مان رێگادا رۆێشتون و ،له هه‌مان هه‌واره‌کانی پێشویان دا بارگه‌یان خستوه و ره‌شماڵه‌کانیان هه‌ڵ داوه .له ره‌شماڵدا ژیاون و ئاژه‌ڵداری پیشه‌یان بوه. جاف پێک هاتوه له کۆنفیدراسیۆنی چه‌ندین خێڵ و تیره و هۆز و بنه‌ماڵه .خێڵه سه‌ره‌کیه‌کانیان بریتیه له: هارونی ،شاتری ،رۆخزایی ،ته‌رخانی ،مکایه‌ڵی ،گهاڵڵی ،نه‌ورۆڵی ...هه‌ریه‌کێ له‌م خێاڵنهش دابه‌ش ئه‌بن بۆ چه‌ندین تیره و هۆزی پچوکتری وه‌کو :ورده شاتری ،یوسف جانی /یۆسوجانی ،میروه‌یسی ،یاروه‌یسی، باشکی ،عه‌مه‌ڵه ،که‌ماڵه‌یی ،بداخی ،سه‌دانی /سه‌یانی، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا چه‌ندین تیره‌ی تر بونه‌ته هاوپه‌یمانیان له‌وانه :قه‌ویله‌یی ،چوچانی ،بێسه‌ری ،زه‌ردویی. هه‌مو ئه‌مانه له الیه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌که‌وه سه‌رۆکایه‌تی کراون که به به‌گزاده‌ی جاف ناسراون. دوای دیاریکردنی سنوری نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئێرانی قاجاری جاف دابه‌ش بون به سه‌ر هه‌ردو دیوی سنوری عوسمانی و ئێرانی دا و ،دوای دروستبونی ده‌وڵه‌تی عیراق که‌وتونه‌ته هه‌ردو دیوی سنوری عیراق و ئێرانه‌وه. له په‌یمانی زه‌هاودا که سنوری هه‌ردو ده‌وڵه‌تی به پێی سه‌ره‌تای ناوچه دابه‌ش کردوه و ،ناوی هه‌ندێ له خێڵه‌کانی هێناوه ،باسی جافی وه‌کو یه‌که‌یه‌کی خێڵه‌کی تێدا نیه ،به‌اڵم ناوی هارونی و پیره و زه‌ردویی و زیادینی ئه‌با .هارونی و زه‌ردویی ئێستاش هه‌ن .هه‌مو ئه‌و تیره و هۆزانه‌ی که‌وتونه‌ته دیوی عوسمانی به "جافی مرادی" ناو ئه‌برێن ،ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه بوه که ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مان جیا بکرێته‌وه له ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و جافانهی هاواڵتی ئێران بون.
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
جاف ئێستا له پانتاییه‌کی فراون دا ،تێکه‌اڵو له گه‌ڵ هه‌ندێ خێڵ و تیره‌ی تری وه‌کو زه‌نگنه ،ده‌لۆ ،هه‌مه‌وه‌ند، له‌ک ،که‌ڵوڕ ،نیشته‌جێ بون له :خانه‌قین ،مه‌نده‌لی ،کفری ،که‌الر ،قه‌ره‌داخ ،ده‌ربه‌ندیخان ،هه‌ڵه‌بجه ،سه‌ید سادق، پێنجوین ،دوکان ،چه‌مچه‌ماڵ... ریچ ساڵی 9821ز نوسیوێتی :ئه‌م خیڵه به ئاسانی ده‌توانێ چوار هه‌زار پیاده‌یان چه‌ک هه‌ڵبگرێ .چاکترین جه‌نگاوه‌ری ناو سوپای کوردن ...ئه‌مانه له کاتی شه‌ڕدا که میری سلێمانی سه‌رۆکه ده‌ره‌به‌گه‌کانیان بانگ ده‌کات دوهه‌زار سوارێک پێکدێنن.... ئیدمۆندز ساڵی 9122ز خهماڵندویهتی به 91هه‌زار خێزان( .ادموندز ،ترجمة جرجیس فتح الله ،کرد وترک وعرب ،بغداد)921 ،9179 ، جاف کۆچه‌ری ده‌وارنشین بوه .کۆچه‌که‌ی له جه‌به‌ل حه‌مرینه‌وه بۆ کێوه‌کانی مه‌ریوان و بانه و سه‌قز و سنه کشاوه .بنه‌ی زستانه‌یان هه‌ردو دیوی جه‌به‌ل حه‌مرینی گرتۆته‌وه له قزرابات و قه‌ره‌ته‌په و کفری و که‌الر، ده‌شتی شیروانه ،که‌ناری ئاوی سیروان و ،هه‌واری هاوینه‌یان کوێستانه‌کانی پێنجوین ،مه‌ریوان ،بانه ،سه‌قز، سنه بوه .وه‌کو ئیدمۆندز خهماڵندویهتی رێگه‌ی کۆچه‌که‌یان 911میل درێژ بوه. هۆره ،سۆزی تایبه‌تی جافه ،گۆرانیه‌که به ده‌ربڕینی ده‌نگه‌وه له گه‌رو ،به شیعری دهبڕگهیی ئه‌وترێ .ئاوازی هۆره ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر "سوتانی ده‌رونی" له کڕوزانه‌وه و الاڵنهوه و الوانهوهی شێوه گریانی تێدایه ،ره‌نگه هه‌ر له به‌ر ئه‌وه بێ خۆیان پێی ئه‌ڵێن "سۆز" نه‌ک "گۆرانی". ریچ له سه‌ردانه‌که‌ی دا بۆ کوردستان هه‌ندێ له سه‌رانی خێله‌کانی دیوه .که‌یخوسره‌و به‌گی یه‌که‌م جار له سلێمانی له کۆڕی دانیشتنی پاشای بابان دا دیوه .ریچ له یادداشته‌کانی 98ی ئایاری 9821ز نوسیوێتی: "ئێواره‌ش جگه له‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌ی تر که ده‌هاتنه ال‌م ،که‌یخوسره‌و به‌گ میوانم بو .خێڵی جاف که که‌یخوسره‌و به‌گ سه‌رۆکیانه ،له به‌رزایی چیاکانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی سنه‌دا ده‌ژین .پیاوگهلی ئه‌م خێڵه سه‌روسیمایان جوان و ئازان .ته‌نانه‌ت الی کورده‌کان خۆیشیان له خیڵه هه‌ره جه‌ربه‌زه و دواکهوتوهکانن. شێوه زمانیشیان جیاوازیه‌کی زۆری له گه‌ڵ شێوه‌زمانی کوردانی بابانی هه‌یه. سیمایان ئه‌وه‌نده جیاوازه به ئاسانی ئه‌توانرێ بناسرێنه‌وه. جافه‌کان هه‌مویان له ره‌شماڵدا ده‌ژین و هاوینان له چیا به‌رزه‌کانی حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌ر سنوری سنه هه‌ڵده‌ده‌ن و به ناوچه‌ی شاره‌زوردا باڵودهبنهوه ،زستانانیش لهمبهروبهری ئاوی سیروان له نزیک شیروانه هه‌ڵده‌ده‌ن ".ل .921-991 له یادداشته‌کانی 92ی ئابدا له باسی کۆچ و کۆچباری جافه‌کاندا که "به ناو کاروانی کۆچی خێڵێکی جاف دا له کاتی گه‌رانه‌وه‌یاندا بۆ شاره‌زور" دا تێپه‌ڕیوه ئه‌ڵێ دیمه‌نێکی "دڵگیر و گه‌ش و خۆش بو ،چونکه ره‌شماڵ و که‌لوپه‌ل و باروبنه‌یان زۆر به رێک‌وپێکی پێچابوه‌وه و زۆر رێکیش له سه‌ر پشتی گا و مانگا ،باریان کرد بون". له یادداشته‌کانی 21ی ئابی 9821دا باس له هه‌ندێ له سواره‌کانی جاف ئه‌کا که "هه‌مویان قۆز و سوارچاک بون ،په‌ڕی شینهشاهۆیان به سهروپێچهکانیانهوه کرد بو .فهرشیشیان به ژێر سکی ئه‌سپه‌کانیانه‌وه دادوری بو، گوڵنکه‌ی زه‌ردی پیا شۆڕ ببوه‌وه.989-981 ". 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ" :پیاوه‌کانیان کراسێ له به‌ر ده‌که‌ن ،له ناو قه‌دا توندی ده‌که‌ن ،شه‌رواڵی ته‌نکیش ده‌که‌نه به‌ر، پێالوهکانیشیان له خوری چنراوه .ته‌پله‌یه‌کی خڕ ده‌که‌نه سه‌ر له لباد دروست کراوه ،هه‌موشیان چه‌کدارن و شمشێر و زرێی بچوکیان پێیه ،هه‌ندێکیان ده‌مانچه ده‌به‌ستن ،به‌اڵم سواره‌کانیان هه‌میشه نێزه‌یان پێیه" ل ( .972-979کلۆدیۆس جێمس ریچ ،گه‌شتنامه‌ی ریچ بۆ کوردستان ،9821وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه محه‌مه‌د حه‌مه باقی ،هه‌ولێر ،ده‌زگای ئاراس)2112 ،
ئافره‌تی جاف به هۆی جۆری به‌شداری له ژیانی خێزان و هۆز و خێڵه‌که‌ی دا ،له په‌روه‌رده و ئاماده‌کردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵ و به‌شداری له هه‌ڵدان و کۆکردنه‌وه‌ی ره‌شماڵ و له هاوڕێیه‌تی پیاوه‌کان دا له بارکردن و کاروانی هۆزه‌که‌یان دا، جۆرێ له ئازادی هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌بوه .روی خۆی دانه‌پۆشیوه ،له گه‌ڵ کاروانه‌که‌دا به رێ که‌وتوه ،تێکه‌اڵوی پیاوانی خێڵه‌که‌ی بوه ،له شاییهکانیدا به‌شدار بوه و خۆی رازاندۆته‌وه. له ناو هه‌ندێ خێڵی کورد و ،له هه‌ندێ ناوچه کوردستان دا "ژن هه‌ڵگرتن" و "ره‌دوکه‌وتن" رێگه‌یه‌کی باو بوه بۆ "هاوسه‌رگیری ،"له ناو جاف دا ئه‌مه کارێکی نه‌شیاو و رێگه پێ نه‌دراو بوه. ریچ له یادداشته‌کانی رۆژی 92ی ئاب دا ،که توشی کاروانێکیان بوه له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له کوێستانه‌کانه‌وه به‌ره‌و شاره‌زور ،به‌مجۆره له ئافره‌ته‌کانی جاف ئه‌دوێ: " ...ژنان و پیاوانیان به پێ رێ‌یان ئه‌کرد .ئای که خه‌ڵکێکی له‌ش تۆکمه‌ن .پڕن له جوانی و شیرینی. ئافره‌تیشیان کراس و شه‌رواڵی شین له‌به‌رده‌که‌ن سه‌ربه‌ستی بچوکیش ده‌به‌ستن و ئه‌گریجه‌ی لولیان بهمالوالی رویاندا ده‌خه‌ن .چارۆکهش ده‌ده‌ن به کۆڵدا که به ره‌نگی شین و سپی ده‌چنرێ ،به شێوه له‌و دهسمااڵنه ده‌چێ که چیانشینه‌کانی ئۆسکۆتالند به کاری دێنن .چارۆکهش به‌شیکه له جلوبه‌رگ .هه‌مو ئافره‌تێکیش هه‌یه‌تی به‌اڵم چارۆکه‌ی ئافره‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیان ،له ئاوریشمی زه‌رد و سور ده‌چنرێ. چاومان به ئافره‌تێکیان که‌وت ،له‌وه ده‌چو پله‌یه‌کی گه‌وره‌ی له ناویاندا هه‌بێ ،به سه‌ر ئه‌سپێکه‌وه بو ،سه‌رو که‌لله و پشتی زۆر جوان به گوڵونکهی خوری و مورو رازێنرا بوه‌وه ،لبادێکیان به سه‌ر زینه‌که‌یدا داب‌و، گوڵونکه به پهراوێزهکانیهوه بون ،له دواوه‌ش دو واڵخ که‌لوپه‌له‌کانیان بۆ هه‌ڵگرتبو ،نۆکه‌رێک به سه‌ر یه‌کێکیانه‌وه بو ،سوارێکی چه‌کداریش له ته‌نیشتیه‌وه له خزمه‌تیا بو .هیچ ئافرهتێکیشمان نه‌دی خۆی داپۆشی بێ .نه‌خێر ته‌نانه‌ت ئه‌و سهرپۆشهش که ئافره‌تی عه‌ره‌ب له خۆیه‌وه ده‌پێچێ" ل ( .972-979کلۆدیۆس جێمس ریچ ،گه‌شتنامه‌ی ریچ بۆ کوردستان ،9821وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه محه‌مه‌د حه‌مه باقی ،هه‌ولێر ،ده‌زگای ئاراس)2112 ،
وه‌لی و رهوهندایهتی له ناو شاعیره‌کانی کوردا وه‌لی دیوانه هه‌ندێ له دیمه‌نه‌کانی رهوهندایهتی جافی وێنا کردوه .له شیعره‌کانی دا هه‌ندێ وشه‌ی به کار هێناوه که تایبه‌تن به کۆچی جاف له‌وانه :هه‌وار ،له‌یالخ ،هۆز ،ئێلی مرادی ،سیایانه، سیاماڵ ،ئێل ،خێڵ ،خێڵخانه ،ته‌ڵمیت ...هتد
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
وه‌لی حه‌زی له کچێکی جاف کردوه .ناوی به شه‌م بردوه .شه‌م و خێڵه‌که‌ی کۆچه‌ر بون .له ههوارێکهوه چون بۆ هه‌وارێکی تر .له ره‌شماڵ دا ژیاون .ئه‌مانه له شیعره‌کانی وه‌لی دا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه. وه‌لی مه‌به‌ستی له شه‌م ،شه‌معی په‌روانه بێ ،یان کورتکراوه‌ی شه‌مسه بێ ،یاخود ناوێکی وه‌همی بێ بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ی ،بۆته سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی هه‌مو شیعره‌کانی .له زۆری شیعره‌کانی دا ناوی ئه‌با و ،هه‌ندێ له شیعره‌کانی به ته‌نیا بۆ ئه‌و ته‌رخان کردوه و ،له هه‌ندێکیان دا وشه‌ی شه‌می کردوه به قافیه. وه‌لی به‌و په‌ڕی بێباکیه‌وه باسی ئینتیمای خێڵه‌کی دڵداره‌که‌ی ئه‌کا .له تهرجیعبهندێک دا ئه‌م میسراعهی کردۆته دوا به‌یتی شیعره‌که‌ی: کوشته‌ی نیگای نازی شه‌خسی جافێکم (دیوان)87 : له شیعرێکی تری دا ئه‌ڵێ: "مه‌حبوبی جافان خۆشه‌ویسته بێ خه‌وشه‌که‌ی ناو ئێلی جاف پێشه‌نگی ره‌وه‌ی ناوک بۆنخۆشه‌کان سه‌رکێشی رهوێڵی ئه‌گریجه موشکینهکان ئاسکی سڵی ههردهنشین ...هتد" (دیوان)68 : ئاوات به مهالنی تیژبال ئه‌خوازێ که به ئاسمانه‌وه ئه‌توانن سه‌یری ره‌شماڵه‌کان بکه‌ن ئه‌ڵێ: "مهالنی تیژباڵ قازان ،قوڵنگان ،مهالنی تیژباڵ خۆزگه‌م به خۆیان بۆ جێگه و شوێنیان ئه‌چون بۆ کوێستانی ساراڵ به‌ندی زۆزان کاوکاو ئه‌گه‌ڕان نیشتمان و له‌وه‌ڕگای لوتبه‌رزه‌کان به چاو ره‌شماڵی خێڵیان ئه‌بینی ئه‌گریجه بۆنخۆش پۆل پۆل ره‌وه‌ی په‌ری تایه‌فه‌ی جاف نازک نازداری ناوک عه‌نبه‌ربۆ هه‌مو نازداره‌کان چارۆکه به کۆڵ و به به‌رگی ئاڵووااڵوه یه‌ک یه‌ک خاڵخاسانی خێلی مرادی له زۆزان له گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌م ئه‌گه‌ڕان به بان سه‌ری رهشماڵهکاندا ئه‌یان دا به الی سۆسه‌ن خااڵندا خه‌وتوان هه‌مو به‌یانیه‌ک ،به‌ر له ههاڵتنی خۆره‌تاو ،له ده‌نگی ئه‌وان له خه‌و هه‌ڵ ئه‌ستان ئافتاوروهکان ،ناوچه‌وانی شۆڵه‌ی شه‌میان له گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌ی من به چاو ئه‌بینی درێخ منیش مه‌لێکی باڵدار بومایه به نیشان له‌و زێده تاراییم بوایه به باڵ له‌و زێده بنیشتمایهتهوه 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
شاد بومایه به‌و زێده ،به‌و ماوا و مه‌حاڵه تا دڵخوازهکهمم له گه‌ڵ پۆلی رهوێاڵن، له پێشه‌نگی ره‌وه‌ی ته‌تاری خێاڵن دا بدیایه!"(دیوان)22 : گه‌رمیان و کوێستان شه‌م کچی کابرایه‌کی جافه .کۆچه‌ره .هه‌مو ساڵێ له نێوان گه‌رمیان و کوێستان دا هاتوچۆ ئه‌که‌ن .پێ ناچێ وه‌لی هاوڕێی کۆچی خێڵ بوبێ ،له کاتێک دا دا شه‌م و خێڵه‌که‌یان چون بۆ کوێستان وه‌لی له گه‌رمیان چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی کردون .له چاوه‌ڕوانی دا ئه‌ڵێ: "یاران نه‌وبه‌هار ئه‌مساڵ له به‌ختی منا نه‌وبه‌هار بێ فه‌ڕ بو کۆچی تهڵمیتبار هاته‌وه داوێنه‌کان هه‌رچه‌ند سه‌یرم کرد کۆچی یارم نه‌دی خێاڵن گشت هاتن به‌ریز باڵوبونهوه به داوێنی بارگه‌ی ئیماماندا نه کۆچی یاری تێدا بو ،نه ده‌نگی یاران به‌هار بۆ من بو به ژه‌هری مار هه‌ر گوڵێ به ره‌نگێ له خاک ده‌رهاتوه ئه‌وان گوڵخه‌ندان ،من چاو به گریان هه‌ر خونچه‌یه‌کم لێ بو به پهیکانێ هه‌ر گوڵێ به نێشی دڕکی هیجرانێ هه‌ر الله‌یه‌کی داخدار ،به سه‌د هه‌زار داخ داخیان ئه‌نا به سه‌ر دڵی حه‌سره‌تکێشی مندا سونبول وه‌ک نه‌شته‌ر ژانی ئه‌کرده دڵمه‌وه تیژتره له دڕکی له پێما له په‌ڕه‌ی گوڵ نێرگز ئه‌بینێ خه‌مم به‌رز ئه‌بێته‌وه ئاگر له له‌شما وه‌کو قه‌قنه‌س بو سۆسه‌ن زمانی تانه‌ی لێ کێشام له داخی دورواڵتی خۆم سه‌یری چیمه‌ن الی من وه‌ک ژه‌هری ماره هه‌ر که ئه‌ڵێن به‌هاره له به‌رچی؟ له به‌ر دوری شای شه‌م جهمینم خه‌ریکه گیانی شیرینم ده‌رئه‌چێ یارا ،هامسهران ،سا چۆن ئه‌بێ من ته‌به‌س جێگه‌مه ،شه‌م له کوێیه؟"(دیوان)81 : .... 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
چونه کوێستان "دڵ به‌داخه‌وه ئه‌مشه‌و دڵ به داخه‌وه خه‌ریک بو به داخی شه‌می شهوچراوه تا بایه‌ک له زۆزانه‌وه هات بایه‌ک وه‌کو شه‌ماڵی باخی به‌هه‌شت هێزی ئه‌به‌خشی به گیانی سه‌دساڵه مردو شه‌ماڵێ وه‌کو هه‌ناسه‌ی مه‌سیح ئارامی دڵی بریندار هه‌م شاره‌زای رێگه‌ی شای شه‌م جه‌بین بێ دۆستی په‌روانه خه‌مباره‌کان بێ بۆنێ له عه‌تری زوڵفی شه‌م ئه‌مشه‌و له لوتی په‌روانه‌ی بێ خه‌وی دا پرسیم: ئه‌ی شه‌ماڵی ههڵکردوی به‌یانی لوت پڕ له بۆنی عه‌تری زوڵفی شه‌م دهوهندهی تیژباڵی سارا رێنمای رێگه‌ی حه‌یرانی چۆنت زانی ئه‌مشه‌و منی مات ،په‌پوله‌یه‌کی په‌شێوی به‌ندی تاریکستان بوم کێ بۆنی عه‌تری شه‌می دایتێ ئه‌م بۆنه‌ت بۆ هێنا ،شه‌ماڵ کێ دایتێ؟ وتی: ئه‌ی په‌پوله‌ی پهڕسوتاوی زیز ته‌ن ماندوی رۆژگار ،خوڕه‌می ویساڵ له‌و جێیه‌ی شه‌م ئه‌گریجه‌ی شانه ئه‌کرد ئه‌م بۆنه‌م هێنا بۆ په‌پوله ،به‌ڵکو ئازاری نه‌سره‌وتوی بشکێ و، سه‌ودای داخی دورکه‌وتنه‌وه‌ی له‌یله‌که‌ی دابمرکێته‌وه منیش بۆ ئیحسان ،له‌و کاته‌دا پرچهکانیم دا به یه‌کداو، به په‌له هێنام بۆ تۆ زانیم سودی هه‌یه بۆ بێخه‌وی! به فیدای شه‌ماڵ بم عه‌تری شه‌می پێ بو ئه‌مشه‌و برینه‌کانم یه‌ک یه‌ک سارێژ بو ئه‌گه‌ر شه‌ماڵ ده‌رمانی ده‌ردی نه‌هێنامایه، بێگومان له دوری ئه‌و ئه‌مشه‌و ئه‌مردم!"(دیوان)16 :
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
ماڵی شه‌م دوا ئه‌که‌وێ له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و گه‌رمیان .وه‌لی داوا له هه‌ور ئه‌کا داکاته باران و الفاو هه‌ڵسێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ناچار بن زو بار و بنه بپێچنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه هه‌واری زستانه: "هه‌وری نوێ! تۆ خه‌مت پۆشیوه ،منیش خه‌یاڵم خه‌ماویه بۆ تا هه‌ردوکمان ده‌رونمان خه‌مگینه به وێڵی سه‌رانسه‌ری ئه‌رز بگه‌ڕێین تۆ له ئاسمان الف ،من له سه‌ر ئه‌رز ئاه هه‌ردوکمان روی گه‌ردون ره‌ش بکه‌ین تۆ الفاوی فرمێسکی چاوت به گریان وه‌کو سێالوی به‌هار داڕێژه منیش له زه‌مین ئاهوناڵه‌ی له دڵی هه‌ناسه ساردم هه‌ڵسێ تا ببێ به تۆفان تۆفی رستاخیز ره‌شماڵه‌کان ناچار بن له بورجی له‌یالخ هه‌ڵێن، خێڵخانه له تاو دوکه‌ڵی ئاهی من و تۆ سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێنه‌وه داوێنی گه‌رمه‌سێر کۆچی خێلی جافی مرادی له گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌م به شادیی بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وسا گه‌رمیان فه‌ڕی تێ ئه‌که‌وێ له خۆشی تهتارانی ده‌شت هه‌وری نوێ! ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ یه‌ک رێک بکه‌وین ،من له سه‌ر ئه‌رز و تۆ له ئاسمان ،هه‌ردوکمان به تاو بگرین تۆفی زمهه‌ریر په‌یدا بکه‌ین به جۆرێ تۆفان هه‌ڵ بسێنین تا خێڵه‌کان له بورجی زۆزانه‌کان هه‌ڵدێن هه‌مو ره‌شماڵه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه داوێنه‌کان داوێنه‌کان به خۆشی نهوتوڵ نهمامهکانهوه زه‌وق بکه‌ن شای شه‌م جه‌مین شاد بێ به‌م شوێنه خه‌یاڵی خه‌مباری منیش بکرێته‌وه تا منیش به بینینی چاوی ئه‌و شاد بم له جه‌وری گه‌ردون خاترم ئازاد بێ( ".دیوان)76-75 : ره‌شماڵ شه‌م له ره‌شماڵ دا ئه‌ژی ،نه‌ک هه‌ر له ره‌شماڵ دایه به‌ڵکو شای ناو ره‌شماڵه‌کان و خانی خانانه .ئه‌ڵێ: "شای ره‌شماڵه‌کان شۆخی شیرینشهوق ،شای ره‌شماڵه‌کان شه‌می شفابهخش شادی په‌روانه پێشه‌نگی ره‌وه‌ی ئاسکه چاورهشهکان ته‌تاری تائیفی تایه‌فه‌ی ته‌تار که له سێبه‌ر سڵ ئه‌کا 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
قسه‌کانی وردهشهکری جوانه‌کانی رهوێاڵن نازی به نه‌زاکه‌تی نازداری خێاڵن مامزی په‌روه‌ده‌ی کوێستان دڵگیران به ده‌رده‌وه ،راوکه‌ره‌کان به داخه‌وه ئاسکی ناو هه‌رده و هه‌ڵه‌تی گه‌رمیان شاهینی شۆخی چاوجوان داخێ که تۆ ناوته به جه‌رگما تا رۆژی مردنم ساڕ‌ێژ نابێ من راوکه‌رێکی نه‌زان بوم ،تۆش نێچیرێکی سرک به‌داخه‌وه له ده‌ستم ده‌رچوی مه‌گه‌ر خواوه‌ند رۆژێ من و تۆ به یه‌ک شاد بکا ئه‌گینا من راوکه‌ره سه‌رلێشێواوه‌که‌ی دهرودهشتم تا مردن به ده‌ردی دوریه‌وه ئه‌تلێمه‌وه" (دیوان)56 : کوچکی هه‌واران ره‌شماڵ ئه‌گوێزرێته‌وه له هه‌وار هه‌ڵئه‌ده‌ن و چه‌ند رۆژێ به دیار مێگه‌له‌وه ئه‌مێننه‌وه ئینجا ئه‌گوێزنه‌وه بۆ هه‌وارێکی تر .هه‌مو جار له دوای خۆیان هه‌ندێ شوێنه‌وار به جێ ئه‌هێڵن ،له‌وانه ئاگردان. ئاگردانی کۆچه‌ری کاتیه بۆ چه‌ند رۆژێکه .بریتیه له 2به‌رد که به 2سوچ دائه‌نرێ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌نجه‌ڵی دروستکردنی خواردن و ساجی نان کردنی له سه‌ر دابنرێ .وه‌لی له به‌ردی یه‌کێ له‌م ئاگردانه به‌جێماوانه ئه‌پرسێ: "به‌ردی هه‌واران! به‌ردی ره‌شی سوتاوی هه‌واران داماوی خه‌مگینی پاشماوه‌ی یاران هه‌ی وه‌کو من هاوبه‌شی ده‌رد و په‌ژاره تۆ به‌ردی کوێ و و هی کام هه‌واری، له تاو کێ ره‌نگت خه‌مباره‌و سوتاوی عه‌شقی کام نهوهاڵی که‌وا بێده‌نگ و به‌دره‌نگ و مات و دڵته‌نگی؟ تۆ له داخی کێ سوتاوی پاشماوه‌ی هه‌واری کام هۆزی؟ راست بڵێ :داخی دوری کێت له دڵدایه له دوری کێ به‌رگت ره‌شه؟ به‌رد وتی :به‌ختڕه‌شی ستهمکێشی خه‌م په‌روانه‌ی په‌شێوی دورکه‌وتنه‌وه‌ی شه‌م 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
مه‌گه‌ر نازانی و کوێراییت داهاتوه که ئه‌م جێیه شوێنی گوزه‌رگای خێڵه نیشتمان و له‌وه‌ڕگای خێڵی جافه جێگه‌ی ژیان و جموجوڵی ناوکبۆنخۆشهکانه هه‌وارگه‌ی رهوێڵی خێڵی مورادیه جێگه‌ی شه‌وق و زه‌وقی کۆمه‌ڵی دڵشادهکانه من هه‌واری شه‌می شای په‌روانه‌کان و خانی خاڵخاسهکانی رهشماڵهکانم پایز ،کاتێ کۆچی خێڵ که دێته‌وه داوێنه‌کان ته‌شریف ئه‌هێنن بۆ ئه‌م شوێنه من سوتاوی شه‌وقی شوعله‌ی روی شه‌مم داخداری روناکی ئه‌و ئه‌ستێره‌ی به‌یانه‌م که به‌ردی هه‌واره‌که وای پێ وتم ئیتر من له‌و خراپتر زمانم الڵ بو زانیم ئه‌ویش سوتاوی شه‌وقی ئه‌و شه‌م روخساره‌یه داخی تامغهی ده‌ستی ئه‌و یاره‌ی پێوه‌یه منیش له دوری شای شه‌م روخساره‌کان بوم به هاوره‌نگی به‌ردی هه‌واره‌کان له‌شی منیش وه‌کو به‌ردی ره‌شی هه‌واره‌کان پاشای خهمکێش و خهمداره" (دیوان)52 : سه‌گ و مێگه‌ل ماڵی باوکی شه‌م ئاژه‌ڵدارن .ئاژه‌ڵدار سه‌گ بۆ پاسی مێگه‌له‌که‌ی و رهشماڵهکهی رائه‌گرێ .ئه‌وانیش وه‌کو خه‌ڵکی تر سه‌گیان راگرتوه .سه‌یر له‌م شیعره‌دا ئه‌وه‌یه وشه‌ی "که‌لب" ی عه‌ره‌بی له باتی وشه‌ی "سه‌گ" به کار ئه‌هێنێ ،له کاتێک دا له ناو جاف دا ئه‌م وشه‌یه باو نه‌بوه .له‌مه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه سه‌گ ،به پێی ئاینی ئیسالم، گیاندارێکی گاڵوه که‌چی وه‌لی که له گه‌ڵی ئه‌که‌ویته گفتوگۆ ،له به‌ر خاتری شه‌م خۆی ئه‌کا به فیدای ،ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی سوکایه‌تی کردنه به که‌سایه‌تی خۆی. "سه‌گی کۆی یارم! پاسه‌وانی ده‌رگای یارم هاوڕێ و هاوڕازی دۆسته دڵداره‌که‌م خاکی پێت سه‌ر هه‌ردو چاوی تاریکم خۆ تۆ له تاقمی وه‌فاداره‌کانی خه‌مخۆر و دڵسۆزی هه‌مو دڵبریندارهکانی سه‌گێکی له ماڵی باوکی دۆستدا له دایک بوی دلگوشای یارانی مه‌جنون پۆستی ئه‌زانم بۆ ئه‌وه‌ی زویر نه‌بی ،دڵداره‌که‌م به ده‌ستی خۆی په‌روه‌رده‌ی کردی 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته قه‌ستی سه‌ری بکه‌ی هه‌مو رۆژێ له رۆژه‌که‌ی تر سزا بکێشی به بیرما نه ئه‌هات وه‌فادارێکی وه‌کو تۆ ده‌س له ده‌رگای ماڵی دۆست هه‌ڵبگرێ. ئه‌ی هاوده‌ردی ده‌ردم! له جێگه‌ی هه‌مو خزم و که‌سوکارم! هۆی چیه به‌مجۆره له ده‌رگای دۆست دور که‌وتویته‌وه و چۆنه ئارامت گرتوه و سرهوتوی و وه‌کو من وێڵی ده‌شته‌کانی، هه‌ر شه‌وه‌ی له جێگایه‌کی؟ سه‌گ وتی :ستهمکێشی زه‌مانه ،هه‌ی ناحاڵ ،په‌روانه‌ی جوانی روی شه‌م مه‌گه‌ر کوێراییت داهاتوه که نازانی ئاره‌زوی من نه‌بوه به‌ڵکو ده‌ستی زۆر بوه باوکی شه‌م ئاره‌زوی شاری به‌غدای کرد ،ئه‌ویشیان به زۆر ،به بێ ئاره‌زوی خۆی ،هێناوه بۆ پاسی مێگه‌له‌که‌ی تا گورگ له رانه‌که‌ی نه‌دا ئه‌مه مه‌ڕه‌کانی باوکی دۆستهکهته.. ئه‌گینا له کوێ به بێ بیانو به‌رگه‌ی جه‌وری ئه‌م بیابهنهی ئه‌گرت؟ ئازیز! فیدای سه‌گه وه‌فاداره‌که‌ی راسپێردروای رێگه‌ی شاری به‌غدات بم( ".دیوان)67 : چاوه‌ڕوانیی بێ هوده پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی درێژ هه‌واڵی شه‌می پێ ناگا .ده‌لیل رائهسپێرێ هه‌واڵێکی راستی بۆ بهێنێ که ئاخۆ به ته‌مای شه‌م بێ یان بێ ئومێد بێ چونکه دڵی به یه‌کێکی تر داوه؟ "ده‌لیل شه‌مت نه‌دی که له لهیالخهوه هاتی سپی شه‌مت نه‌دی؟ ... کۆچی خێڵخانهی ئێلی جافت نه‌دی سه‌رداری جوانه‌کانی سهوڵساف، شه‌می شادی پۆلی په‌روانه‌کان، خانی ره‌شماڵی گشت خانه‌کانت نه‌دی؟ ...هتد(دیوان)11 : به کۆی زوخاڵ بێ ئه‌ڤین ئه‌شێ خۆشه‌ویستی به‌رهه‌م بهێنێ به‌اڵم له الی وه‌لی خه‌شم و قینی هێناوه .له‌م شیعره‌ی دا ئه‌وپه‌ڕی خۆپه‌رستی ده‌رئه‌بڕێ .دوعای شه‌ڕی له باوکی دڵداره‌که‌ی کردوه توکی لێ ئه‌کا ماڵی باوکی شه‌م کوێر بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چن بۆ کوێستان: "قیبله‌م زوخاڵ بۆ 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
ماڵی باوکت به کۆی زوخاڵ بێ چاوی کوێر و زمانی الڵ بێ باوکمردو بی و شاییت لێ تێک بچێ خوایه هاوار! دور له بااڵی تۆ ماڵهباوانت کوێر بێته‌وه به جۆرێ بێکه‌س بیت که‌ست نه‌مێنێ بایه‌قوش له شوێنی باوانت بخوێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زوی چونه بورجی کوێستان نه‌که‌ی وه‌ک من خه‌مبار و دڵ‌پڕ له خه‌م بی ئه‌گینا تۆ به‌و بورجی به‌رزی زۆزانه‌وه، که‌ی ده‌رده‌دارێکی دێوانه‌ی ناشادی وه‌کو منی بیر ئه‌که‌وێته‌وه؟"(دیوان)65 : گا مویهرد هون چه‌مه‌ی چه‌م ته‌کرار مهکهرد فه‌رد دێوانه‌که‌ی شه‌م "سه‌یری سه‌ربه‌ردان لهیالخان که‌ردی ئه‌ی شه‌م حه‌یفت کرد جه من ویهردی (دیوانی مه‌وله‌وی)981 :
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
گه‌شتێ له گه‌ڵ تالعی تالعی کێیه؟ که‌ی ژیاوه؟ له کوێ ژیاوه؟ چۆن ژیاوه؟ پیره‌مێرد له وتارێکی ئه‌ده‌بی دا ،که له ژێر سه‌رناوی "شاعیره گوم بوه‌کانمان" دا نوسیوێتی ئه‌ڵێ: "ئه‌م خاکی ئێمه‌یه وه‌ک ده‌شتی گه‌رمیان چۆن له خۆیه‌وه دومهاڵنی لێ هه‌ڵده‌تۆقێ ئه‌ویش ...بێ خوێندن و فێرکردن هه‌روا له خۆیانه‌وه شاعیر بون .ئه‌مما چۆن شاعیرێک؟ گره‌ویان له دوازده عیلمه داهیهکان بردۆته‌وه. موفتی زه‌هاوی ،که داهی زه‌مان و ئافه‌تی جیهان بوه ،له شیعری ره‌وانا ناگاته حه‌سه‌ن که‌نۆش .چاومار نابێ به حه‌مه ئاغای ده‌ربه‌ندفه‌قه‌ره .پێنجوینی نه‌یتوانیوه چوار شیعری وه‌ک ئه‌واڵی حه‌سه‌ن بڵێ .ئه‌مه به‌هره‌یه‌که خوایی و هه‌وایی("...ژین ،ژ)811 : حه‌مه ئاغا ،له شیعره‌کانی دا هه‌ندێ جار تالع (طالع) و هه‌ندێ جار تالعی (طالعی) ی هه‌ڵبژاردوه به نازناو (تخلص) ی خۆی .له کۆتایی شیعره‌کانی دا ئاماژه‌ی پێ کردوه .زۆر که‌م له سه‌ر تالعی نوسراوه و تا ئێستا که‌مێ له شیعره‌کانی که‌وتۆته به‌ر چاو .ئه‌وه‌ی له سه‌ریشی نوسیوه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی به ده‌سته‌وه نه‌داوه ،به‌ڵکو هه‌ندێ له‌و زانیاریه که‌مانه‌ی هه‌ن جیاوازییان تێدایه. ئه‌مین زه‌کی نوسیوێتی: "خه‌ڵکی دێی دهربهندفهقهرهی نزیک سلێمانی بوه .شاعیرێکی دێهاتی بوه .حه‌زی له ئافره‌تێ کردوه شه‌یدای بوه .ئه‌وڕه‌حمان پاشا خواستویه‌تی و ماره‌ی بڕیوه .محه‌مه‌د ئاغا ئارامی لێ بڕاوه قه‌سیده‌یه‌کی له هه‌جوی ئه‌وره‌حمان پاشادا داناوه .داوای گێڕانه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی لێ کردوه .پاشا به‌زه‌یی پیا هاتۆته‌وه. دڵداره‌که‌ی به جل و جیازی و خشڵهکانیهوه پێشکه‌ش به محه‌مه‌د ئاغا کردوه. ئه‌م "هه‌جو" ه مه‌شهوره 51به‌یته له سه‌ره‌تاکه‌ی و کۆتاییه‌که‌ی دا ئه‌ڵێ :میرزام ته‌وارێ... ئه‌م قه‌سیده‌یه له ده‌وروبه‌ری ساڵی 9291ک دا نوسراوه :255( ".مشاهیر الکرد و کردستان) 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئه‌مین زه‌کی له جێگه‌یه‌کی تردا نوسیوێتی: "حسێن نازم به‌گ له ده‌فته‌ره‌که‌ی خۆی دا ،ده‌رحه‌ق به فه‌زائیلی ئه‌وڕه‌حمان پاشا زۆری نوسیوه.. باسی کچێکی دهربهندفهقهرهییش ئه‌کا که ئه‌وڕه‌حمان پاشا حه‌زی لێ کردوه و ماره‌ی بڕیوه و گواستویه‌تیه‌وه. محه‌مه‌د ئاغا ناو عاشقێکی ئه‌و کچه چه‌ند قه‌سیده‌یه‌کی پڕ له هاوار و شیوه‌نی بۆ پاشا ناردوه و له سه‌ر ئه‌وه ئه‌وڕه‌حمان پاشا به‌زه‌یی پیا هاتۆته‌وه و کچه‌که‌ی به هه‌مو جل و تهداروکاتهوه پێشکه‌شی ئه‌و عاشقه دڵسۆزه کردوه. ئه‌وه‌ل و ئاخری ئه‌و مه‌نزومه‌یه ئه‌م دو شیعره‌یه: میرزام ته‌وارێ..... به‌عزێک به خیالفی حسێن نازم به‌گه‌وه ئه‌ڵێن ئه‌م ماجه‌رای محه‌مه‌د ئاغای ده‌ربه‌ندفه‌قه‌ره‌یه له ده‌وری ئه‌حمه‌د پاشای ئاخر ئه‌میری به‌به‌دا بوه :15-11( ".تاریخی سلێمانی وه واڵتی) نه‌جمه‌دین مه‌ال نوسیوێتی: "حه‌ماغا شاعیرێکی زگ‌ماک و نه‌خوێنده‌وار بوه ،نازناوی تالعیه ،له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی سیازده‌هه‌مدا ژیاوه ،وه هاودهوری ئه‌حمه‌د پاشای بابان بوه ،حه‌ماغا بێجگه له‌وه‌ی که شاعیر بوه پیاوێکی دلێر و زه‌برده‌ست و به‌خشنده‌ش بوه ،له به‌ر ئه‌مه ئێله‌که‌ی کردویه‌تی به کوێخا و ده‌مڕاستی خۆیان .له‌م هه‌ڵبه‌سته‌ی خواره‌وه‌ی دا ده‌سگیرانه‌که‌ی کردوه به باز و ئه‌و مێمڵهش که فڕاندویه‌تی به شمقاڕ ،ئه‌ڵێ: میرزام ته‌وارێ( "...ژین ،ژماره)9251 : حه‌مه ئاغا له سه‌رده‌می حاجی قادری کۆیی دا ( 9817 -9896ز) ناسراو بوه .ناوبانگ و به‌رهه‌می گه‌یشۆته ناو کورده‌کانی ئه‌سته‌موڵ .حاجی له‌و شیعره‌دا که ته‌رخانی کردوه بۆ تۆمارکردنی ناوی شاعیرانی کوردستان، هه‌م ناوی ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی بردوه و هه‌م ناوی حه‌مه ئاغا و ،ئه‌ڵێ: دو وهحیدن محه‌مه‌د و ئه‌حمه‌د یه‌کێ کۆماسیه و یه‌کێ ده‌ربه‌ند تالعی تا ئێستا دیوانێکی کۆکراوه‌ی نیه .هه‌ندێ له شیعره‌کانی به په‌رت و باڵوی له کتێبی جیاواز و گۆڤار و رۆژنامه‌کان دا باڵوبونه‌ته‌وه .ژماره‌شیان زۆر نیه .زۆرترین ژماره‌ی شیعره‌کانی له کهشکۆڵهکانی محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داخی و به‌رگی سێیه‌می "بوژاندنه‌وه‌ی مێژوی زانایانی کورد" دا باڵوکراونه‌ته‌وه ،به‌اڵم پێ ئه‌چێ ده‌سنوسه‌کانی که شیعره‌کانی لێ گواستونه‌ته‌وه ،به باشی نهنوسرابنهوه ،یا ئه‌و به باشی بۆی نهخوێنرابنهوه، بۆیه جۆرێ له هه‌ڵه و تێکه‌ڵی که‌وتۆته ناو شیعره‌کانه‌وه که هه‌ندێ له مه‌عناکانی شێواندون.
ده‌رباره‌ی شیعره‌کانی قاڵبه شیعریه‌کانی تالعی ،ئه‌وه‌نده‌ی له به‌ر ده‌ستدایه ده‌ری ئه‌خه‌ن: یه‌که‌م، په‌یڕه‌وی هه‌مان قاڵبی مه‌دره‌سه‌ی گۆرانی کردوه له ده‌سپێک و سه‌ره‌تای شیعره‌کانی دا.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
نمونه :9 شیرین جهماڵش شیرین‌تر جه ماه حوسن و جهماڵش چون زه‌نگی زوڵمات زوڵفی زوخاڵش منمانۆ چون نه‌جم حه‌ب دانه‌ی الڵش دو ئه‌برۆ چون قه‌وس نیکی سه‌ربه‌سته هیاللهن نه بورج قهمهر په‌یوه‌سته ....هتد ()71 دوه‌م، کێشی هه‌ر یه‌کێ له سه‌در و عیجزی به‌یته‌کانی (نیوه به‌یتێ) له شیعره‌کانی 91بڕگه‌یه و له نێوان 5بڕگه‌ی یه‌که‌می و 5بڕگه‌ی دوه‌می دا ئیستێک هه‌یه. نمونه :9 گه‌ر – دن – می – نا -ره‌نگ /سو – را – حی -س -فهت سا – فیش -وه -می -نا /چه‌ند -دا -دهن -خه -فهت که‌یله‌ن جه باده‌ی شاهان په‌سه‌نده ئهقواتهر جه مه‌ی ئه‌ربه‌عین مه‌نده ()89 نمونه :2 غه -زا – لی – غا – زی /غه -زا -که‌ر -ده‌ی -دڵ چه -ری -ده‌ی -چو -زهی /سه‌ن -گه‌ر -چه‌ی -سون -بوڵ ته‌واری تهرالن ته‌یری هومافهڕ چنگت به هوناو دڵه‌ی عاشق ته‌ڕ()87 نمونه :2 سه‌دای ته‌پڵی دڵ نه تۆی ده‌رون دا ده‌نگ دا نه ئهفالک ،شی وه هامون دا ()11 سێیه‌م، له قافیهئارایی دا هه‌وڵی داوه "سنعهتکاری" بنوێنێ بۆیه به چه‌ند جۆرێ قافیهئارایی کردوه: هه‌ندێ له شیعره‌کانی مه‌سنه‌ویی جوت قافیه‌ن. ئهلف، نمونه :9 نهوهاڵی نهوخێز نهوڕهستهی چه‌مه‌ن نازکتر جه وهڵگ شکۆفه‌ی سه‌مه‌ن شه‌معی شه‌بوستان ،جه‌مین جامی جه‌م تۆپی گوڵ سوره‌ت ،عه‌قدی خونچه‌ده‌م عاریز جه مایه‌ی ئیعجاز منه‌وه‌ر ماهتابی شه‌ب ،شوعاعی خاوه‌ر()87
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نمونه :2 ناری فیرقه‌تت جه فه‌رقم به‌رزه‌ن شوعله‌ی شه‌م ئاسات شه‌راره ته‌رزه‌ن رهونهقم جه ره‌نگ زه‌عفه‌ران تاره‌ن زه‌ردی و زهبونیم گه‌وهه‌ر وه باره‌ن دیده‌م بیناییم نه راگهی راتهن په‌ی نه‌دینی تۆ ره‌نگی زوڵماتهن ()11 بێ،
جیم،
222
هه‌ندێکی تری سه‌در و عیجزی به‌یته‌کانی هه‌مو شیعره‌که‌ی له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی هاوقافیهن. نمونه :9 دڵ وه تۆن مایل وه دیده‌ت سه‌وگه‌ند دڵ وه تۆن مایل کێ وه بااڵی تۆ مهبۆن حه‌مایل نوری بیناییم شیرین شه‌مایل رۆێ وه روی تۆ نه‌بیم موقابیل زینده‌گیم نهمهند ،عومرم بی زایل حه‌ق واچه په‌رێم هیچ نهبۆت حایل به‌شقی رای ئهاڵ مه‌که‌ران سایل فیدای فه‌رقت بام وه بێ دهالیل ئه‌ر تۆ وه ئه‌رواح جێم م‌بی قایل سۆزی عیشقی تۆ من که‌رده‌ن زایل وه‌رنه سۆزانهن وه سۆزی هایل تالیع بی وه په‌ند – بین القبائل – ()12 به‌رزه‌ن بڵێسه‌م جه گشت حهوایل نمونه :2 چراخم ماران سه‌رسام بیم نه سام زه‌مزه‌مه‌ی ماران ............اران .تا کۆتایی ()78 نمونه :2 قیبله‌م ئیتیفاق قیبله‌م ئه‌ر مهبۆت چه‌نیم ئیتیفاق ..........اق .تا کۆتایی ()82 نمونه :1 په‌یکی عه‌نبه‌ر بۆ فیدات بم شه‌ماڵ په‌یکی عه‌نبه‌ر بۆ ........ۆ .تا کۆتایی ()272 یه‌کێ له شیعره‌کانیشی ،له‌وانه‌ی له به‌ر ده‌ست دان ،به قاڵبی ته‌رجیعبه‌ند هۆنیوه‌ته‌وه .تهرجیعهکهی ئه‌ڵێ: تا سه‌رم زینده‌ن هه‌ر وه ته‌ماتم
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
چواره‌م، له کۆتایی شیعره‌کانی دا ئاماژه‌ی به نازناوی ئه‌ده‌بی خۆی داوه: نمونه :9 فوغانم به‌رز بی چون گه‌سته‌ی ماران "تالع" م نه بورج عه‌قره‌ب شوماران ()71 نمونه :2 کۆتاکهر کهالم "تالعی" زه‌خمین دڵزهدهی ناواک په‌یکانی شیرین ()82 نمونه :2 بنمانۆ نیهان نه په‌رده‌ی پێوار نیگاکهر "تالع" وه کێ مه‌بۆ یار ()82 نمونه :1 "تالع" تا زینده‌ی ده‌وری ئافاقهن چون ته‌یری تاقتاق ویردش هه‌ر تاقهن ()81 نمونه :5 خه‌تمی سهوگهندم تولی بااڵتهن "تالع" تا زینده‌ن سه‌رش نه راتهن ()86 ئه‌م نه‌ریته له ناو شاعیرانی ئه‌ده‌بی فارسی دا باو بوه .شاعیرانی مه‌دره‌سه‌ی گۆران هه‌ندێکیان پێڕه‌وی ئه‌م نه‌ریته‌یان نه‌کردوه و هه‌ندێکیان کردویانه .تالعی یه‌کێکه له‌وانه‌ی کردویانه. پێنجه‌م، ئه‌م وهستایهتیه له هۆنینه‌وه‌ی شیعره‌کانی دا ده‌ری ئه‌خه‌ن که نه‌ک هه‌ر نه‌خوێنده‌وار نه‌بوه به‌ڵکو ئاگاداری ئه‌ده‌بی مه‌دره‌سه‌ی گۆران بوه و ،ته‌الری هۆنراوه‌کانی به پێی هه‌مان ئه‌ندازه گیری بنیات ناوه. شه‌شه‌م، جگه له‌مانه ،هه‌ندێ وشه و ته‌عبیری عه‌ره‌بی به‌کارهێناوه که نه‌خوێنده‌وارێکی کورد ،به تایبه‌تی نه‌خوێنده‌واری ئه‌و سه‌رده‌مه ،نه‌یتوانیوه بیانزانێ و تێهه‌ڵکێشی هۆنراوه‌ی رێکخراویان بکا .ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌سه‌لمێنێ. حه‌مه ئاغا ،وه‌کو به ناوه‌که‌ی دا ده‌رئه‌که‌وێ ،مه‌ال نه‌بوه ،ئاغا بوه ،به‌اڵم چه‌ندی خوێندوه و له کوێ خوێندویه‌تی ئه‌وه بابه‌تێکی تره .ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار باسی سوره‌ته‌کانی قورئانی کردوه .هه‌ندێ جاریش یاری به حه‌رفه‌کانی نوسین کردوه:
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نمونه :9 ئه‌فشان که‌رده‌ن موشک وه روی کافوردا چون سوره‌ی – واللیل – وه سه‌فحه‌ی نوردا ()12 نمونه :2 خهطێ ئهلف وار که‌شیده‌ن جه سیم جه مابه‌ینی عه‌ین ساخته‌ن دو میم (نیم!)()81 نمونه :2 به‌و گێسوی موشکین سه‌ودایی خه‌م خه‌م چون میم حامیم (!) ده‌م گهرتهن نه‌ده‌م ()86 نمونه :1 خاڵی روی به‌در یا فه‌رقی جیمهن یا خه‌طی مه‌عکوس خامه‌ی قهدیمهن()71
هه‌ڵسه‌نگاندن پاشماوه ئه‌ده‌بیه‌کانی تالعی ئه‌وه‌نده‌ی له به‌ر ده‌ست دان زۆر نین .ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ الیه‌نی ره‌خنه‌ییه‌وه سه‌رنجی لێ بدرێ ،چه‌ند شتێکی لێ ئه‌خوێنرێته‌وه: یه‌که‌م، بیرۆکه‌ی جوان و سۆزداری به بیردا هاتوه .وه‌کو: باسی ئه‌ڤین ئه‌کا ،که‌سێ که خۆشه‌ویستی یار نیشتبێته ناخی دڵی هه‌زار لوقمان ناتوانێ زامی دوریه‌که‌ی چاره بکات... باسی ئه‌گریجه ئه‌کا ،به دوڕهشماریان ئه‌چوێنێ ،له په‌ڕی باڵی پلیسرک (په‌ڕه‌سێلکه) رهشترن و له بیری ئه‌ره‌ستو ناسکترن و ،که وه‌کو دو ماره‌که‌ی سه‌ر شانی زوحاک به‌سه‌ر شانی ئه‌میش دا شۆڕ بونه‌ته‌وه... باسی گوڵ و دڕک ئه‌کا ،یار ئه‌شوبهێنێ به گوڵ و نه‌یاره‌که‌ی به دڕک .به‌اڵم له هه‌ر جێیه‌ک گوڵ هه‌بێ دڕکێکی تێ ئااڵوه... هه‌وڵی داوه ئه‌م بیرۆکانه له چوارچێوه‌ی شیعردا دابڕێژێ .داڕشتنه‌کانی ئاهه‌نگدار نین و زمانه‌که‌ی ساده‌ن به‌اڵم ره‌وان نین .ئه‌ڵێی زۆری له خۆی کردوه بۆ ئه‌وه‌ی شیعر به‌م له‌هجه‌یه دابڕێژێ. نمونه:9 عه‌شق عه‌شقی تۆ به‌ی ته‌ور نه دڵ که‌رده‌ن کار که‌سێ عه‌شقی یار جه دڵ بۆ موقیم ده‌وای ده‌ردی عه‌شق په‌ی وه‌سڵی دولبه‌ر 222
غه‌یر جه تۆ جه ال‌م – لیس فی الدیار – عاجزهن جه ده‌ست لوقمانی حه‌کیم نمه‌بۆ خهالس تا وه رۆی مه‌حشه‌ر
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
تالع ئه‌ر که‌سێ زه‌خمی نێش بار بۆ چون مه‌بۆ خهالس لوقمان هه‌زار بۆ()19 نمونه :2 گێسو سهراوێز نه ئه‌وج مه‌کانی عهیوق جفتێ سیا حه‌ی چون توغرای مهنجوق شکه‌ن به‌ر توغرای ...موتهوهل غه‌برا ،موزه‌ییه‌ن ،میشکین ،موسه‌لسه‌ل نازکتهر جه فیکر بیکر ئه‌ره‌ستو سیاتهر جه باڵ په‌ڕی په‌ره‌ستو چون سوره‌ی – واللیل -وه سه‌فحه‌ی نوردا ئه‌فشان که‌رد میشک وه روی کافوردا خه‌م ئه‌نده‌ر خه‌مه‌ن مورغ دڵگیرهن چه‌لیپا چه‌وگان به‌ندی زنجیره‌ن میشک چین چین ریشه‌ی داڵن که‌ش چه‌نبه‌ری چه‌نبه‌ر ،سه‌رکه‌شه‌ی سه‌رکه‌ش رشته‌ی کافرکێش زوناری فهرهنگ هیندوی سیاکار ده‌یجوری شه‌ب ره‌نگ عارفان به‌رده‌ن نامش به گێسو رایحه‌ی رۆحهن تاتاش مدۆ سو تالع جه‌و سه‌به‌ب سینهش چاک چاکه‌ن ماران ئاوێزان دۆش زوحاکهن()12 نمونه :2 گوڵ و دڕک گوڵێ وه بێ خار نه‌دیم جه ئافاق ده‌ورم دا ده‌وران دایره‌ی شه‌ش تاق جه هه‌ر کۆ گوڵێن ئالوده‌ی خارهن ئه‌ر جه باغستان ئه‌ر جه گوڵزارهن بۆی عه‌ترت مشۆ فه‌رسه‌نگ وه فه‌رسه‌نگ ئهلخسوس گوڵێ چون تۆ عه‌جه‌ب ره‌نگ یاخو جه گوڵزار ره‌وزه‌ی ئهعال بۆ مه‌گه‌ر جه فیرده‌وس باقی په‌یدا بۆ جه داخی ئه‌و خار جه‌سته‌ی من خهستهن خارێ نه پادا دایم پهیوهستهن ..... خار و گوڵ وه هه‌م کارێوهن موشکڵ فوغانم په‌ی وێم مناڵۆم په‌ی گوڵ به‌رباد که‌رۆ خار ،گوڵ که‌رۆ خهالس سا مهر به ئه‌لتاف دانای بێ قیاس وه‌رنه تالعی زام زه‌ده‌ی فه‌له‌ک زامش هه‌زاره‌ن ،ئه‌و هه‌زار و یه‌ک()81 ره‌نگه ئه‌مه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که زمانی قسه‌کردنی رۆژانه‌ی تالعی خۆی هه‌ورامی یان گۆرانی نه‌بوه و، دانیشتوانی ناوچه‌که‌شی به گۆرانی نه‌دواون .ئه‌و سه‌رده‌مه هێشتا دانانی شیعر به له‌هجه‌ی بابان و قاڵبه شیعریه‌کانی مه‌دره‌سه‌ی بابان نه‌بوه به باو ،به‌ڵکو شاعیرانی ناوچه‌ی بابانیش به له‌هجه‌ی گۆران شیعریان هۆنیوه‌ته‌وه ،له‌وانه رهنجوری و مه‌والنا خالید...
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
دوه‌م، کاریگه‌ری ئه‌ده‌بی فارسی به شیعره‌کانه‌وه دیار نیه ،که‌چی هه‌ندێ جار وشه‌گه‌لی عه‌ره‌بی و ته‌عبیری ناقۆاڵی هه‌ڵبژاردوه و له شوێنی ناله‌باردا به کاری هێناون ،که ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌یتوانی وشه‌ی جوانتری کوردیی خۆجێی له جێگه‌یان دابنێ. شاعیرانی مه‌دره‌سه‌ی گۆران له بێسارانی و خانای قوبادیه‌وه تا مه‌وله‌وی که ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ زوربه‌ی وشه عه‌ره‌بیه‌کان کردوه ،به جۆرێ له‌گه‌ڵ زمانی کوردی سازاندویانن که به ئه‌سته‌م ئه‌ناسرێنه‌وه .وشه‌کان بونه‌ته به‌شێ له فه‌رهه‌نگی زمانی کوردی. له‌وانه :ئازیز :عزیز .ئااڵ :اعلی .ئهلوهدا :الوداع .مۆبه‌ت :محبه .مۆله‌ق :معلق .واده :وعده .زامه‌ت :زحمه. عه‌زاو :عذاب .جواو :جواب .تاڵه :طالع .تاقی :تحقیق... تالعی له به‌کارهێنانی وشه‌ی عه‌ره‌بی دا ئه‌م رێبازه‌ی نه‌گرتوه .وشه‌کانی وه‌کو خۆی هێشتۆته‌وه .هه‌ندێ جار له ناو وشه‌گه‌لی کوردی دا ناساز ئهزرنگێنهوه. له‌وانه :بورجی بهیضا ،تازه توفاح ،دو عه‌ینی شههال ،دو عه‌ینی مه‌خمور ،عه‌ینی عینایه‌ت ،صهحیحول نه‌سه‌ب، صه‌فحه‌ی سیم ،شه‌مسی مونیر ،سڕی میقراض ،قاعیده‌ی ضهیقهتول نه‌فه‌س ،له‌یسه فیل دیار ،مونقهطیع ئاثار، له‌م یهزهل ،تهحتهینی ثهور و سه‌مه‌ک ،ئه‌زراق ،ئینحیراق ،مینقار... ره‌نگه ئه‌مه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ژینگه‌ی تالعی ،ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندفه‌قه‌ره و ده‌وروبه‌ری ،له عه‌ره‌ب و کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بیه‌وه نزیکتر بوبێ تا فارس و کۆمه‌ڵگای ئێرانی. سێیه‌م، له کێشانی وێنه شیعریه‌کانی دا هه‌مو جار سه‌رکه‌وتو نه‌بوه. له گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌ش دا چه‌ندین شیعری شایانی لێکۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنن ،به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که په‌یوه‌ندییان هه‌یه به زه‌وتکردنی یاره‌که‌ی له الیه‌ن که‌سێکی دهسهاڵتدارهوه ،هه‌روه‌ها به شیوه‌نێکی که بۆ مه‌رگی "یار" ه‌که‌ی کردوه و هاوشێوه‌یه له گه‌ڵ شیوه‌نێکی که ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی بۆ "له‌یل" ه‌که‌ی کردوه. تالعی له شیعری "میرزام ته‌وارێ" دا سکااڵ ئه‌کا که خۆشه‌ویسته‌که‌ی لێ ڕفێنراوه .به دیاریکراوی ئاماژه به که‌س ناکا .ره‌نگه پاشا بوبێ ،ره‌نگه که‌سێکی که بوبێ .یاره‌که‌ی خۆی به ته‌وار (بازی مێ) و ڕفێنه‌ره‌که‌ی به شمقاڕ (بازی نێر) ئه‌شوبهێنێ .باسی ئه‌وه ئه‌کا ته‌وارێکی له پای کۆسارێک دا راو کردوه و ،په‌روه‌رده‌ی کردوه له چه‌رمی له‌شی خۆی ئه‌سبابه‌کانی ساز کردوه له ناو کاالنهی چاوی دا جێگه‌ی کردۆته‌وه به برژۆڵی چاوی په‌رژینی نشینگه‌که‌ی کردوه له پێستی سه‌ری کاڵوی بۆ دروست کردوه له چه‌رمی له‌شی داوه به‌نی قاچی ساز داوه له پارچه‌ی جه‌رگی چه‌شه‌ی بۆ داناوه به‌اڵم له پڕ شمقاڕێکی لێ په‌یدا بوه په‌الماری داوه بازه نازداره‌که‌ی به هه‌مو که‌لوپه‌له‌کانیه‌وه لێ ڕفاندوه .ئیتر ژیانی تاڵ کردوه ،به‌اڵم خۆی ،بۆ هێنانه‌وه‌ی ،هیچی له ده‌ست نایه مه‌گه‌ر ده‌ستی به توانای قودره‌ت موعجیزه بنوێنێ بازه‌که‌ی بۆ بگێڕێته‌وه .ئه‌ڵێ:
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
میرزام ته‌وارێ! شیروانی بازێ ،تهرالن ته‌وارێ یاوا وه ده‌ستم نه پای کۆهسارێ چوستی تێزپهرواز ،شیرین شکارێ ئه‌قڵ و فکر و فام گشت نه په‌رواز بی دڵ بێ ئیختیار موبتهالی باز بی ئهسبابش نه چه‌رم ئه‌عزای وێم ساز دام وه سه‌د نه‌زاکه‌ت ته‌رتیب باز دام وازام چه‌نی باز وێنه‌ی بازی که‌ر جه سوب تا ئێوار ،جه شام ته سه‌حه‌ر ئه‌وه‌ڵ ،نه عه‌ینم عه‌یان که‌ردم جاش مه‌قام عه‌ینه‌ین که‌ردم وه مه‌ئواش تاکه فهرقهدان فه‌رق نه‌بۆ مودام(!) کاڵوش نه پۆست فه‌رقم قه‌رار دام سازدام توعمهی جه‌رگ په‌ی بانگی قوقوش به‌ندی ریشه‌ی دڵ که‌ردم وه جلغوش که‌ردم به وهتراق بازی تێزپهرواز پارچه‌ی ئیستیخوان گه‌ردن که‌ردم واز وه‌ستم نه پای باز نه جای پارچه‌ی به‌ند تایێ جه تۆمار هه‌ستی جه‌سته‌م سه‌ند په‌ی نشینگه‌ی باز شۆخی دڵبهندم دهورانش په‌ی حیفز وه موژگان تهندم شاد بیم چه‌نی و باز شاهانه ده‌ستور بێ خه‌به‌ر جه مه‌کر ده‌وری ئهفالک بیم
نه خه‌سره‌و زانام ،نه به‌هرام گور القهید جه شۆڕش دایه‌ره‌ی خاک بیم
رفانا بازم چه‌نی ئهسبابش هجوم که‌رد نه چه‌رخ به یه‌ک پڕتابش غهڵتان بیم جه خاک وه بانگ و هاوار من له‌و جاگه مام سهراسیمهوار رو که‌ردم ئه‌و شۆن شمقاڕی قه‌تال له‌و دوا خێزام وه زاری و مهالل عه‌ده‌م بی نه عه‌ین باز ناز په‌روه‌ر هه‌رچه‌ند قوقوم که‌رد هیچ نهداشت ئه‌سه‌ر زینده‌گیم زاری ،زه‌وقم عهزابهن میرزام! جه‌و رۆژه بازم نایابهن به ئیعجازی وێش باز ماوه‌رۆ باز مهر یهدی قودره‌ت – مالک االعجاز – وه‌رنه تالعی چێش مه‌یۆ جه ده‌ست خه‌سته و غه‌م نه دۆش ،زه‌عیف و ده‌ستبه‌ست (()11ژین)9251 : په‌روه‌رده کردنی باز بۆ راو و ،راوکردن به باز ،یه‌کێ بوه له سه‌رگه‌رمیه‌کانی چینی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واری و وه‌رزشێکی گرانی ئاریستۆکراتییانه بوه. له‌م شیعره‌دا ،ده‌رئه‌که‌وێ تالعی شاره‌زاییه‌کی باشی هه‌بوه له چه‌شنه‌کانی باز و بازهوانی و راوی باز و راو به باز .وشه‌گه‌لێکی به‌کارهێناوه ،په‌یوه‌ندیدارن تایبه‌ت به بازهوانیهوه له‌وانه :باز ،شمقاڕ ،ته‌وار ،قوقو ،جلغوش، توعمه ،کاڵوی سه‌ری باز و داوی پابه‌ندی قاچی... شاره‌زایی له‌م وه‌رزشه‌دا نیشانه‌ی پایه‌ی کۆمه‌اڵیه‌تی تالعییه. داگیرکردنی خۆشه‌ویستی یه‌کێ له الیه‌ن یه‌کێکی به دهسهاڵتترهوه ،روداوێکی ناله‌باری کۆمه‌اڵیه‌تیه ،له هه‌مان کات دا کاره‌ساتێکی ده‌رونیه بۆ لێقه‌وماوه‌که.
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
که‌سێ له خۆی به‌هێزتر خۆشه‌ویسته‌که‌ی بڕفێنێ ده‌سه‌اڵتی سه‌ندنه‌وه‌ی نه‌بێ ،چی ئه‌کا جگه له پاڕانه‌وه له خوا و دوعای شه‌ڕ له دوژمی زه‌وتکه‌ر .تالعی یش هه‌روای کردوه ،له چه‌ند شیعرێکی دا ئه‌م باره ده‌رونیه ره‌نگی داوه‌ته‌وه .له شیعرێکیان دا ئه‌ڵێ: من جه تۆ جیا هه‌رکه‌س که‌رده بۆ من جه تۆ جیا هانام وه بارگه‌ی بورجی ئه‌نبیا کۆی غه‌م نهدۆش بۆ ،سه‌رتاپا سیا )!(....غه‌رقی زه‌مین بۆ به شمشێری مه‌رگ جه‌سته زه‌خمین بۆ فهرقش چون میقراز کاتب وه شه‌ق بۆ مه‌ئیوس جه ئه‌لتاف ئه‌نعامی حه‌ق بۆ ئهعزاش چون خارپشت پڕ جه خاره بۆ کهللهش گه‌رم ئالود ،جگه‌ر پاره بۆ شه‌رمه‌نده‌ی دیوان به‌زمی ره‌سول بۆ دایم چون مه‌علول خه‌سته و مه‌لول بۆ گاهێ ئاتهشناک ،گاهێ چون یه‌خ بۆ مهقامش نه موڵک ،کونجی دۆزه‌خ بۆ عومرش چون یهکدهم بویهرۆ ناگاه نه ساڵش مانۆ ،نه رۆزش ،نه ماه چونکه ئه‌ی نه‌رده شانای جه به‌یندا تۆ به‌رد ئه‌و حیجاب من دا وه ته‌ندا ...هتد ()81 له شیعرێکی تری دا ،که به هه‌مان نه‌فه‌س هۆنیوێتیهوه و ،له شیعره‌کانی تری زیاتر باڵ‌و بۆته‌وه ،دوعای شه‌ڕ له سه‌به‌بکاره‌که‌ی ئه‌کا .ئه‌ڵێ: سه‌به‌بکاری یار! یا حه‌ی ،یا قه‌یوم ،سه‌به‌بکاری یار! فانی بۆ جه دههر ،مونقه‌تیع ئاسار عومرش کۆتا بۆ ،بسوچنۆ به نار مه‌ئواش جه تهحتهین سه‌ور و سه‌مه‌ک بۆ فه‌وتی باریقهی به‌رقی فه‌ڵه‌ک بۆ کاسه‌ی بینایییش مه‌نزڵگه‌ی مور بۆ شه‌فه‌ق نه دیده‌ش وێنه‌ی ده‌یجور بۆ مودام چون (ئاهر!) سه‌رتاپا سه‌رد بۆ مهحبوسی ئازار ،مه‌علولی ده‌رد بۆ یه‌ک رۆ نیمهساغ ،سه‌د رۆ خه‌سته بۆ به ئاهی جه‌رگم له‌ت له‌ت جه‌سته بۆ من به‌دیم چێش بی ئید که‌رد نه‌کارم به‌ی ته‌ور مه‌ئیوس بیم جه دین یارم؟ غه‌داری خائین ،خه‌یانه‌ت ره‌فتار چونکه ئه‌و به‌دکار به‌دی بهدشیعار بوینام جه دور توڵی بااڵی یار کهفافهن په‌ی من جه ساڵێ یه‌ک بار بدیام په‌ی ئارام شه‌وقی روخسارش یاخو جه ماهێ یه‌ک ده‌م دیدارش تا تالع جه دههر وه زینده‌ی سه‌ر بۆ تا شه‌وقی شوعاع شه‌مسی خاوه‌ر بۆ شه‌رت بۆ بێ دوعا نهکێشۆم نه‌فه‌س تاکه سه‌به‌بکار مه‌بۆ وه قه‌قنه‌س ()17
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
تالعی وه‌کو خۆی له تهرجیعبهندێک دا ئه‌ڵێ سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌مانه" :تاسه‌ری زیندو بێ هه‌ر به ته‌مای" یاره‌که‌ی ئه‌بێ: قیبله‌م فیداتم ههرتاکهی مه‌رده‌ن من وه فیداتم غواڵمان ده‌ستور نه خاکی پاتم تا سه‌رم زینده‌ن هه‌ر وه ته‌ماتم خواجه‌ی من تۆنی هه‌ر تۆ مشناسم له‌عل قیمه‌تی پارچه‌ی ئه‌ڵماسم تۆ گه‌وهه‌ر ،ئه‌من په‌رێت غهواسم غواڵمی زهڕسهند ،عه‌بدی ئیخالسم ئه‌گه‌ر نیم ساعه‌ت نه روی بیساتم تا سه‌رم زینده‌ن هه‌ر وه ته‌ماتم چون سه‌نعان په‌رێت به‌ر مشوم جه دین کۆکهنم په‌رێت چون فه‌رهادی چین چون به‌هرام په‌رێت مبۆن نمهدپۆش چون مه‌جنون زوخاو وێم مهکهرۆن نۆش چون یوسف خه‌ریک چاهی زوڵماتم تا سه‌رم زینده‌ن هه‌ر وه ته‌ماتم ()11 به پێی گێڕانه‌وه‌که‌ی حسێن نازم ،ئه‌وڕه‌حمان پاشا "کچه‌که‌ی به هه‌مو جل و تهداروکاتهوه پێشکه‌شی" حه‌مه ئاغا کردوه .حسێن نازم له نوسه‌رانی بیسته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوه ،ئه‌ویش له ده‌فته‌ره‌که‌ی دا بۆ باسی ئه‌م روداوه ئاماژه‌ی بۆ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک نه‌کردوه .ره‌نگه پشتی به‌ستبێ به گێڕانه‌وه‌ی ده‌ماوده‌م .له کاتێک دا تالعی له چه‌ند شیعر دا دوعا له مێمڵهکهی ئه‌کا و نه‌فرینی بۆ ئه‌نێرێ ،له هیچ کام له شیعره‌کانی دا هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌م چیرۆکه نیه .به‌ڵکو شیعرێکی تراجیدی تری هه‌یه که شیوه‌نه به بۆنه‌ی مردنی یاره‌که‌یه‌وه و هاوشێوه‌ی شیوه‌نه‌که‌ی ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسیه .ئه‌ڵێ: گلکۆی تازه‌ی یار ئارۆ شیم وه سه‌ر گڵکۆی تازه‌ی یار خه‌یلێ که ..رۆئهم نه پای ئه‌و مه‌زار واتم: "زوله‌یخای شۆخی خاتردار من مه‌نده‌م په‌ی داخ هه‌ناسه سه‌ردی یه چ کۆچێ بی ناوهعده که‌ردی یا تۆرت که‌رده‌ن جه قه‌وم و خوێشان یا تۆ خاترت هه‌ر جه من ئێشان باوان رمیا بای مه‌زارت ئاوان یا تۆرت که‌رده‌ن جه یانه‌ی یاران به‌و رێزه‌ی رازان رێزه‌ی شهکهرت قه‌سه‌م به‌و بااڵی شۆخی عه‌رعه‌رت به‌و ده‌سته زوڵفان سیای عهنبهربۆت به‌و قه‌وس قه‌تاران چون هیالل نۆت ئازیز جه‌و عه‌زاب چ تهورهن حاڵت؟" به‌و ئه‌گریجه و خاڵ سیا زوخاڵت دیم ده‌نگێ ئاما به وهیالوه واوهیال به‌رز بی جه الی لهیالوه زاری و زایهڵهش که‌رد تاکه تاوا دودی هه‌ناسه‌ش جه‌رگ شکاوا 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
واتش: قه‌یسی باربهلێو به‌نده‌ی هه‌ردان گێڵ "دێوانه‌ی لێوه‌ی لۆنگ به پێڵ خه‌ریکی سای فه‌رش خاکی زه‌مینم نه‌مه‌نده‌ن ره‌ونه‌ق ره‌نگ نه جهمینم سفیدهن به‌رگم ،باڵینم هه‌م سه‌نگ جیۆتی لیباس کااڵی عهجهبڕهنگ ئامێتهن چه‌نی خاکپای گڵکۆم ئه‌و ده‌سته‌ی زوڵفان سیای عهنبهربۆم مه‌نده‌ن وه بێ ناز نه جای باڵینم لولوی سهرحهلقهی گێسوی مشکینم نه‌رم و نازکی سینه‌ی کافورم کڕکڕه‌ی گه‌ردن مینای بلورم قهترانهن نه ته‌رح سیادهوارێ سه‌نگی روی ئه‌لحه‌د پێش که‌رده‌ن کارێ ده‌سه‌اڵت نیه‌ن ده‌ستم به‌سیان هه‌ر نه سای یاران من یانه‌م جیان" جه‌و ساوه تالع پرسا جه‌و مه‌زار دیده‌ش یه‌ک بوهن ئه‌سرینان هه‌زار تێبینی :ئه‌م شیعره بۆ یه‌که‌م جار به‌نده له که‌شکۆڵێکی ده‌سنوسی مه‌ال عهبدواڵی گهاڵڵی وه‌رگرتوه و له ژماره ...ساڵی ...گۆڤاری رۆژی نوێ ،دا باڵ‌و کراوه‌ته‌وه. ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی شیوه‌نێکی به سۆزی بۆ "له‌یل" ه‌که‌ی کردوه .نزیکه‌ی 51به‌یته .له‌و شیعره‌دا ئه‌ڵێ: گڵکۆی تازه‌ی له‌یل ئارۆ شیم وه سه‌ر گڵکۆی تازه‌ی له‌یل نه پایه‌ی مه‌زار ئه‌و له‌یلی پڕ مه‌یل جه دیده‌م واران ئه‌سرینان چون سهیل سه‌نگی مهزارش گرته‌م نه ئاغوش شیم وه سهرینش وه دڵه‌ی پڕ جۆش واتم: موباره‌کت بۆ یانه‌ی بیدی چۆڵ ئه‌ی دڵسۆز قه‌یسی لۆنگ وه کۆڵ من مه‌جنونی تۆم ،وه‌ی ته‌ور پێم ئامان سه‌ر هوردا نه خاک سه‌وڵی خه‌رامان بێزارم جه گیان ،رازیم وه مه‌رده‌ن کۆچی بێ واده‌ت کارێ پێم که‌رده‌ن شاد بۆ به گه‌ردم زهالن و شه‌ماڵ وه‌خته‌ن چون قه‌قنه‌س ته‌ن بۆ وه زوخاڵ ..... جه‌و یانه‌ی تازه‌ی حهسرهتناکهوه دیم سه‌دایێ نه‌رم جه تۆێ خاکه‌وه ئاما وه گۆشم چون هه‌رده جاران واتش: ئه‌ی مه‌جنون وێڵی کۆساران سه‌وگه‌ند به واحید فه‌ردی بێ هه‌متا بێ واده که‌رده‌ن من جه تۆ جیا رای جواو نیه‌ن دڵ بێ قهرارهن فره سه‌نگ و خاک وه جه‌سته‌م باره‌ن ...هتد
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
تێبینی :ئه‌مه چه‌ند به‌یتێکی شیعره‌که‌یه .چه‌ند جارێ ده‌قی ئه‌م قه‌سیده‌یه باڵوکراوه‌ته‌وه .له نوسینه‌وه و گواستنه‌وه‌دا هه‌ندێ جیاوازی تێ که‌وتوه .ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم تا ئێستا هیچ ده‌قێکی ره‌خنه‌یی و به‌راوردکاری باڵونهکراوهتهوه :225-226( .خه‌زنه‌دار) ئه‌م دو قه‌سیده‌یه له داڕشتنی "شێوه" و "ناوه‌رۆک" ی ده‌سپێک و کۆتاییه‌که‌ی دا له یه‌ک ئه‌چن .ته‌نانه‌ت رسته‌ی "من جه تۆ جیا" که له قه‌سیده‌که‌ی ئه‌حمه‌د به‌گ دا هاتوه ،سه‌ره‌تای شیعرێکی تری تالعیه. لێره‌دا گرنگه بزانرێ: ئه‌م شیوه‌نه بیرۆکه‌ی کامیان بوه؟ کامیان له پێش کامیان دا هۆنیوێتیهوه و کامیان السایی ئه‌وی تری کردۆته‌وه؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می ژیانی هیچ کامیان به دیاریکراوی نازانرێ ،ره‌نگه بێ مشت‌ومڕ ،نه‌کرێ ئه‌و بڕیاره بدرێ ،به‌اڵم به‌راوردکردنی سه‌رده‌می هه‌ردو شاعیر ئه‌توانێ یارمه‌تی ساخکردنه‌وه‌ی ئه‌مه بدا. ناوچه‌ی ژیانی حه‌مه ئاغا به‌شێ بوه له قه‌ڵه‌مڕه‌وی میرایه‌تی بابان ،له ژێر ده‌سه‌اڵتی میره‌کانی بابان دا بوه. ناوچه‌ی ژیانی ئه‌حمه‌د به‌گ به‌شێ بوه له قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌رده‌اڵن ،له ژێر ده‌سه‌اڵتی والیه‌کانی ئه‌رده‌اڵن دا بوه. ئه‌گه‌ر تالعی له سه‌رده‌می ئه‌وڕه‌حمان پاشا دا یان له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د پاشادا ژیابێ ،به‌وه روناکیه‌ک ئه‌که‌وێته تاریکایی سه‌رده‌می تالعیهوه .به‌اڵم ئه‌وڕه‌حمان پاشا و ئه‌حمه‌د پاشا له دو سه‌رده‌می جیاوازدا ژیاون: ئه‌وڕه‌حمان پاشا له 9211ک 9781 /ز دا بۆ یه‌که‌م جار کاروباری میرایه‌تی بابانی گرتۆته ده‌ست و له 9228ک 9892 /ز دا مردوه. ئه‌حمه‌د پاشا له ساڵی 9251ک 9828 /ز دوای مردنی باوکی کاروباری گرتۆته ده‌س و له 9261ک/ 9818ز دا له به‌رده‌م له‌شکری عوسمانی دا شکاوه و کۆتایی به ده‌سه‌اڵتی هاتوه. ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی هاوزه‌مانی مه‌وله‌وی بوه .له‌گه‌ڵ مه‌وله‌وی دا شیعریان ئاڵوگۆڕ کردوه .مه‌وله‌وی له شیعره‌کانی دا به خاڵۆی کۆماسی ناوی بردوه و ،چه‌ندین به‌یتی ئه‌حمه‌د به‌گی تێهه‌ڵکێشی شیعره‌کانی خۆی کردوه .ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی هه‌ردوکیان نیشانه‌ی پایه‌ی به‌رزی شیعره‌کانی ئه‌حمه‌د به‌گه، ئه‌گینا شاعیرێکی گه‌وره‌ی وه‌کو مه‌وله‌وی شیعری لێ نهئهخواست و تێهه‌ڵکێشی شیعره‌کانی خۆی نه‌ئه‌کرد. ئه‌گه‌ر کۆماسی هاوزه‌مانی مه‌وله‌وی ( 9882 – 9816ز) بوبێ و ،خۆیشی له سااڵنی ( 9878 – 9718ز) ژیابێ ،که‌واته تالعی کۆنتره له کۆماسی و ،ره‌نگه تالعی ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی به شیعر هۆنیبێته‌وه و ،دوای ئه‌و کۆماسی قه‌سیده‌که‌ی خۆی دانابێ .که هه‌م درێژتر و هه‌م ره‌وانتر و هه‌م به‌هێزتره. محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داخی ،بووژاندنه‌وه‌ی مێژوی زانایانی کورد ،ب .2به‌غداد .2111ل .281 – 271له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و سه‌رچاوانه کردوه که هه‌ندێ له شیعره‌کانی تێدا باڵوکردونهتهوه 2 .پارچه‌ی تری باڵوکردۆته‌وه که له ده‌سنوسێکی وه‌رگرتوه ،وه‌کو خۆی نوسیوێتی هه‌ندێ به‌شی ساڵی 9221ک نوسراوه‌ته‌وه: چراخ په‌روانه دڵ بێ تۆ تۆتۆن ...بۆشهن له به‌ر ئه‌وه‌ی باش بۆی نه‌خوێنراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵه تێدایه که‌ڵکێکی ئه‌وتۆی لێ وه‌رناگیرێ. یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی تالعی ،شیعری درێژه. 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
هۆنراوه‌ی داستانی داستانی دڵداری: (مه‌نیجه و بێژه‌ن وه‌ک نمونه) جاری یه‌که‌م ساڵی 9166ز له پاریس له الیه‌ن "د محه‌مه‌د موکری" پێشه‌کی و ته‌رجومه‌ی به فه‌ره‌نسی باڵوکراوه‌ته‌وه. جاری دوه‌م ساڵی 9282ی هیجری خۆرشیدی له تاران له الیه‌ن "ایرج بهرامی" ه‌وه به "پیشگفتار ،تصحیح، توضیح و واژه‌نامه" ه‌وه له گه‌ڵ پێشه‌کیه‌کی فارسی باڵوکراوه‌ته‌وه. مه‌نزومه‌ی "مه‌نیجه و بیژه‌ن" که پیکهاتوه له 177به‌یت نوسه‌ره‌که‌ی نادیاره وه‌کو به‌هرامی ئه‌ڵێ ره‌نگه له کۆتایی قه‌رنی 92یا سه‌ره‌تای قه‌رنی 92ی کۆچی دا هۆنرابێته‌وه .له بنه‌ڕه‌ت دا به‌شێ بوه له "شاهنامه‌ی کوردی". هۆنه‌ر داستانی "مه‌نیجه و بێژه‌ن" ی له "شاهنامه‌ی فیرده‌وسی" ه‌وه وه‌رگرتوه و ،به ده‌سکاریه‌کی که‌مه‌وه کردویه‌تی به کوردی .تێکسته‌که‌ی له به‌ر ده‌س دایه ،به‌اڵم نه دانه‌ره‌که‌ی و ،نه سه‌رده‌می دانانه‌که‌ی هێشتا ساغ نه‌بۆته‌وه ،بۆیه لێکۆڵینه‌وه‌ی داستانه‌که دابڕاو ئه‌بێ ،له ڵێکۆڵینه‌وه‌ی ژیانی دانه‌ره‌که‌ی و ،له‌و ژینگه کۆمه‌اڵیه‌تی و ئابوری و رۆشنبیری و سیاسیه‌ی که ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی تێدا خوڵقاوه.
کورته‌ی داستان بێژه‌ن له باوکه‌وه کوڕی گیوی گوده‌رز و ،له دایکه‌وه کوڕی رۆسته‌می زاڵه. مه‌نیجه کچی ئه‌فراسیاوی شای تورانه. له واڵتی ئه‌رمه‌ن ،که به‌شێ بوه له سه‌رزه‌مینی ئێران ،به‌راز زۆر ئه‌بێ زه‌ره‌ری زۆر له کشتوکاڵ و ماڵ و دارایی دانیشتوانی ناوچه‌که ئه‌ده‌ن .خه‌ڵک ئه‌چن بۆ شکات بۆ الی که‌یخه‌سره‌و شای ئێران. که‌یخه‌سره‌و سێ هه‌زار سواری جه‌نگی ئاماده ئه‌کا و ،له دانیشتنێکی تایبه‌تی دا داوا له پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌کات بچن بۆ قهالچۆکردنی به‌رازه‌کان .پاڵه‌وانه‌کان سه‌ریان دائه‌خه‌ن .شا بۆ ئه‌وه‌ی هانیان بدا گه‌نج و گه‌وهه‌ر 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئه‌خاته به‌ر ده‌میان .له ناو هه‌مویان دا بێژه‌ن دانه‌یه‌ک یاقوت هه‌ڵئه‌گرێ و ئاماده‌یی ده‌رئه‌بڕێ بچێ بۆ ئه‌م جه‌نگه .هه‌رچه‌نده باوکی لێی توڕه ئه‌بێ به‌اڵم له بڕیاره‌که‌ی خۆی په‌شیمان نابێته‌وه .داوا له شا ئه‌کا یه‌کێ له مه‌ردانی جیهاندیدهی له گه‌ڵ بنێرێ چاوساغی بکا بۆ دیاری ئه‌رمه‌ن .شا داوا له گورگین ،یه‌کێکی تر له پاڵه‌وانه‌کانی ئێران ،ئه‌کا له گه‌ڵی بچێ ،ئه‌ویش روگیر ئه‌بێ به نابه‌دڵی له گه‌ڵ بێژه‌ن ئه‌ڕوا. بێژه‌ن له گه‌ڵ گورگین به ڕێ ئه‌که‌وێ .پاش چه‌ندین رۆژ رێ پیوان ئه‌گه‌نه جێگه‌ی مه‌به‌ست .سه‌د خه‌یمه‌ی ره‌نگینی زهڕنیگاریان هه‌ڵدا .بێژه‌ن داوای له گورگین کرد بچن بۆ به‌راز کوشتن ،به‌اڵم گورگین بێژه‌نی داوه‌ته به‌ر تانه و ته‌شه‌ر ،خۆی گه‌وهه‌ری له شا وه‌رگرتوه با خۆی بچێ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌که‌ی. بێژه‌ن ته‌نیا سوار که‌وته رێ .له ده‌ربه‌ندێک دا که بێشه‌ی کۆبونه‌وه‌ی به‌رازه‌کان بوه ،ئه‌که‌وێته کوشتنیان. هه‌زارانیان ئه‌کوژێ و که‌ڵبه‌کانیان ئه‌شکێنێ تا له گه‌ڵ خۆی بیباته‌وه و له پاداشتی ئه‌وه‌دا زێڕ و گه‌وهه‌ری پێ وه‌ربگرێ له شا. گورگین دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان ئه‌ترسێ ببێ به په‌ندی خاس و عام و الی که‌یخه‌سره‌و شه‌رمه‌زار بێ ئه‌یه‌وێ بێژه‌ن توشی داوی بهاڵیهک بکا .باسی مه‌نیجه‌ی کچی ئه‌فراسیاو و ،جوانی و به‌زمی گه‌ڕان و سه‌یرانی ئه‌وی بۆ ئه‌کا .بێژه‌ن ته‌فره ئه‌دا بچێ بۆ سه‌یری مه‌نیجه. بێژه‌ن ئه‌گاته سه‌یرانگاکه‌ی مه‌نیجه .سه‌ری له باخ و کۆشک و کۆڕی رابواردنی سوڕ ئه‌مێنێ .له ماندویه‌تی دا له بن دارێک دا خه‌وی لێ ئه‌که‌وێ .که نیزهکهکانی مه‌نیجه بێژه‌ن ئه‌بینن و مه‌نیجه‌ی لێ ئاگادار ئه‌که‌ن .مه‌نیجه دێ بۆ سه‌یری که ئه‌یبینێ شه‌یدای ئه‌بێ .هه‌ڵی ئه‌سێنێ و له گه‌ڵ خۆی ئه‌یباته‌وه بۆ به‌شداری له ئاهه‌نگه‌کانی دا .بێژه‌نیش شه‌یدای مه‌نیجه ئه‌بێ .ماوه‌یه‌ک پێکه‌وه ئه‌بن خه‌ریکی رابواردن ئه‌بن .ده‌رمانی بێهۆشی ئه‌دا به بێژه‌ن و به بێهۆشی ئه‌یباته‌وه بۆ ناو کۆشکه‌که‌ی. بێژه‌ن دێته‌وه هۆش خۆی به‌اڵم به خۆشی رابواردن دا ئه‌که‌وێ .به خواردن و خواردنه‌وه و به‌زم و ئاهه‌نگ ماوه‌یه‌ک به سه‌ر ئه‌به‌ن .باوکی مه‌نیجه به‌م ریسواییه ئه‌زانێ .ئه‌نێرێ بێژه‌ن بگرن و مهنیجهش سزا بده‌ن. نێردراوه‌که‌ی ئه‌فراسیاو ناتوانێ به زۆر بێژه‌ن بگرێ فێڵی لێ ئه‌کا په‌لبه‌ستی ئه‌کا و ئه‌یباته بازاڕ هه‌ڵی ئهواسێ ،بۆ ئه‌وه‌ی بیکا به په‌ند .مهنیجهش روت ئه‌که‌نه‌وه به روتی فڕێی ئه‌ده‌نه ده‌ره‌وه‌ی شار. پیران ،یه‌کێ له دانایانی توران ،که هاوده‌می ئه‌فراسیاو بو ،کوشتنی بێژه‌نی به خراپ زانی ،داوای له شا کرد له باتی ئه‌وه‌ی بیکوژێ بیخاته زیندانه‌وه .شا بێژه‌نی هاویشته قواڵیی زیندانێکه‌وه که ئه‌کوانی دێ‌و دروستی کرد بو ،کوڕه‌که‌ی ئه‌کوان به‌ردی زلی نا بو به ده‌رگاکه‌یه‌وه و پاسه‌وانی لێ ئه‌کرد .ئه‌کوان دێوێکی گه‌وره بو رۆسته‌م کوشت بوی .کوڕه‌که‌ی ئه‌کوان ئه‌و داخه‌ی له دڵ دا بو. مه‌نیجه که به روتی له شار ده‌ر کرابو به گهاڵ خۆی داپۆشی بو .مناڵێکی دی پرسیاری زیندانه‌که‌ی شای لێ کرد .مناڵه‌که شاره‌زا بو مه‌نیجه‌ی برده سه‌ری .له سه‌ر گابه‌ردی سه‌ربانی زیندانه‌که دانیشت .درزێکی دی له درزه‌که‌وه گوێی له ئاهوناڵه‌ی بێژه‌ن بو .له گه‌ڵی که‌وته قسه .هه‌مو رۆژ سواڵی ئه‌کرد هه‌ندێ خۆراکی په‌یدا ئه‌کرد و ئه‌یبرد به گوریس شۆڕی ئه‌کرده‌وه بۆ بێژه‌ن.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
گورگین ،به ته‌نیا گه‌ڕایه‌وه ئێران .که‌ڵبه‌ی به‌رازه‌کانی له گه‌ڵ خۆی برده‌وه .وتی بێژه‌ن ویستی که‌ڵێ بگرێ، که‌مه‌ندی بۆ هاویشت ،که‌ڵه‌که جادو بو ،له باتی ئه‌وه‌ی بێژه‌ن ئه‌و رابکێشێ ،ئه‌و بێژه‌نی راکێشا و ،ئیتر دیار نه‌ما و ون بو. گیو ،باوکی بێژه‌ن ،ئه‌م چیرۆکه‌ی نهسهلمان ،پێی وابو گورگین پیالنی له کوڕه‌که‌ی گێڕاوه بیفه‌وتێنێ .په‌نای برد بۆ شا ،کوڕه‌که‌ی مرد بێ یان زیندو ،بۆی بدۆزێته‌وه .گورگین هه‌مان چیرۆکی بۆ شا گێڕایه‌وه .شا باوه‌ڕی پێ نه‌کرد .گورگینی زیندانی کرد .شا چه‌ندی سۆراخی کرد ،هیچ نیشانه‌یه‌کی ده‌س نه‌که‌وت. سه‌ره‌نجام له رۆژی نه‌ورۆز دا ،که ته‌مومژ له ئاسمان ره‌ویه‌وه و ،دنیا رۆشنی تێکه‌وت ،ناردی ،جامی جه‌میان هێنا .سه‌رنجی هه‌مو دنیایان دا ،ده‌رکه‌وت بێژه‌ن ماوه به‌اڵم ،له واڵتی توران ،له ناو زیندان دایه. رۆسته‌م له زابول ئه‌ژیا .شا نامه‌ی بۆ نوسی بێژه‌ن رزگار بکا .گیو نامه‌که‌ی بۆ برد .رۆسته‌م به‌ڵێنی رزگارکردنی دا .بیری کرده‌وه دو رێگه‌ی له به‌رده‌م دایه :له‌شکرکێشی ،که له‌وانه‌یه ببێته هۆی کوشتنی ،یان ته‌گبیر بۆ رفاندنی له زیندان .رێگه‌ی دوه‌می په‌سه‌ند کرد. رۆسته‌م چو بۆ الی شا .ته‌گبیری کرد که خۆی و کۆمه‌ڵێ له هاوڕێکانی ،له‌وانه گورگین ،خۆیان بگۆڕن به جلی بازرگانی گهوههرفرۆشهوه بچن بۆ خاکی توران و هه‌وڵی رزگارکردنی بده‌ن .شا نه‌خشه‌که‌ی په‌سه‌ند کرد. گه‌وهه‌ری زۆری بۆ ئاماده کردن. رۆسته‌م ره‌خشی ئاماده کرد .له گه‌ڵ هاوڕێکانی به خشڵ و گه‌وهه‌ره‌وه به رێ که‌وتن .به که‌شتی له ئاو په‌ڕینه‌وه .رێگای دوریان بڕی گه‌یشتنه که‌ناری پایته‌ختی توران .توشی پیران بون .که یه‌کێ بو له گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی واڵت .رۆسته‌م خۆی ده‌رخست که ئه‌وان بازرگانی نه‌شاره‌زان ئه‌ترسێ کااڵکانیان لێ بسێنن داوای لێ کرد شوێنێکی ئه‌مینی بۆ بدۆزێته‌وه تیا نیشته‌جێ بن .پیران پێشنیاری بۆ کردن له کۆشکه‌که‌ی ئه‌ودا بمێننه‌وه تا کااڵکانیان ساغ ئه‌که‌نه‌وه. رۆسته‌م ماڵی پیرانی کرده باره‌گا که‌وته ئاشکراکردنی کااڵ به نرخه‌کانی .له هه‌مو ال ده‌نگی دایه‌وه .مه‌نیجه بیستی چه‌ند بازرگانی ئێرانی هاتونه‌ته خاکی توران .چو بۆ سه‌ردانیان هه‌واڵی رۆسته‌میان لێ بپرسێ. خۆیان لێ نه‌بان کرد .باسی بێژه‌نی بۆ کردن .به ناوی به‌زه‌ییه‌وه مریشکێکی برژاویان دایه بیبا بۆ بێژه‌ن. مه‌نیجه مریشکه‌که‌ی بۆ بێژه‌ن برد .له ناو خواردنه‌که‌دا موستیله‌یه‌کی تێدا بو .بێژه‌ن موستیله‌که‌ی ناسیه‌وه. نهێنیه‌که‌ی درکاند .مه‌نیجه‌ی تێ گه‌یاند که ئه‌وه رۆسته‌مه هاتوه بۆ رزگارکردنی ئه‌و. رۆسته‌م نه‌خشه‌ی رزگاری دانا .داوای له مه‌نیجه کرد بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی زیندانه‌که بدۆزنه‌وه ئاگرێکی گه‌وره له سه‌ربانه‌که‌ی بکاته‌وه .رۆسته‌م چوه سه‌ر زیندانه‌که .کوڕه‌که‌ی ئه‌کوان که‌وته شه‌ڕ له گه‌ڵ رۆسته‌م تۆڵه‌ی خوێنی باوکی له رۆسته‌م بکاته‌وه .به‌اڵم رۆسته‌م ئه‌ویشی کوشت .که‌وتنه هه‌ڵکه‌ندی دیوار و البردنی به‌رده‌کان .به‌اڵم بێژه‌ن له قواڵیی زیندانه‌که‌دا نه‌یتوانی سه‌ر بکه‌وێ .ئه‌بو به که‌مه‌ند هه‌ڵبکێشرێ.
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
رۆسته‌م داوای لێ کرد که گورگین ببه‌خشێ .بێژه‌ن له پێس دا ئاماده نه‌بو لێی ببورێ .رۆسته‌م هه‌ڕه‌شه‌ی لێ کرد که ئه‌گه‌ر لێی نه‌بورێ ئه‌میش له زیندان ده‌ری ناهێنێ .بێژه‌ن به ناچاری به رۆسته‌می به‌خشی .بێژه‌ن له زیندان ده‌رهێنرا. سپای توران به کاره‌که‌یان زانی .په‌الماری رۆسته‌م و هاوڕێکانیان دا .شه‌ڕ قه‌وما .نه‌یانتوانی چاری رۆسته‌م بکه‌ن .هه‌ندێ له که‌لوپه‌له به‌نرخه‌کانی کۆشکی ئه‌فراسیاو شا تااڵن کرا .رۆسته‌م به سواری ره‌خش و، هاوڕێکانی به سواریی بێژهنیان ده‌رباز کرد ،مهنیجهشیان له گه‌ڵ خۆیان "هه‌ڵگرت". رۆسته‌م به سه‌رکه‌وتویی گه‌ڕایه‌وه ئێران .پێشوازی قاره‌مانانه کران .ئاهه‌نگ و زه‌ماوه‌ند رێک خرا .مه‌نیجه و بێژه‌ن به یه‌ک شاد بون .رۆسته‌م گه‌ڕایه‌وه زابول.
تێبینی: .9 .2 .2
تێکسته‌که‌ی ئاغای به‌هرامی :به رێنوسی فارسی نوسراوه ،له هه‌ندێ به‌یتی دا وشه‌کان به هۆی چاپه‌وه پارچه بون ،له هه‌ندێکیشیان دا له‌نگی هه‌یه. ئه‌مه کورته‌ی وه‌رگێڕدراوه کوردیه‌که‌یه نه‌ک فارسیه‌که‌ی فیرده‌وسی. ئه‌و ژمارانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر سه‌ره‌تای هۆنراوه‌کان ،ژماره‌ی زنجیره‌ی به‌یته‌کانی داستانهکهن.
چه‌ند سه‌رنجێ له‌م داستانه‌دا چه‌ند دیارده‌یه‌ک ،که په‌یوه‌ندی نزیکیان هه‌یه به تێگه‌یشتنی گشتی ژیانی کۆمه‌اڵیه‌تی و سنوری رێکخراوه‌ی به‌ها ره‌وشتیه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه ،له زۆری چیرۆکه‌کانی دا دوباره بونه‌ته‌وه و ،به زه‌قی به‌رجه‌سته کراون ،بۆیه ئه‌شێ ئیستیان له ئاست دا بکرێ ،له‌وانه :پیالنگێڕی و ،رابواردنی دنیایی و ،خۆشه‌ویستی جه‌سته‌یی:
پیالنگێڕان له "مه‌نیجه و بێژه‌ن" دا پیالنگێڕان ،به شێوه‌ی جۆراوجۆر وه‌کو دانه‌ر ناوی ناون" :مه‌کر"" ،فه‌ند"" ،ئه‌فسون"... کارێکی ئاسایی ره‌وایه بۆ گه‌یشتن به ئامانج ،ئامانجه‌که هه‌رچۆنێ بێ ،سپی بێ یان ره‌ش ،باش بێ یان به‌د، پاک بێ یان پیس .له چه‌ند قۆناغی داستانه‌که‌دا ته‌فره‌دان ،بێهۆش کردن به ده‌رمان ،خاپاندن و فێڵکردن، خۆگۆڕین بۆ چه‌واشه‌کردن ،وه‌کو ره‌وشتێکی ئاسایی دوباره بۆته‌وه .نمونه‌کانی: نمونه :9ته‌فره‌دان بۆ ئه‌وه‌ی ناحه‌ز بهاوێژیته داوی بهاڵوه .گورگین بۆ ئه‌وه‌ی بێژه‌نی له کۆڵ بێته‌وه ته‌فره‌ی ئه‌دا بیبا بۆ سه‌یری مه‌نیجه و سه‌یران و که‌نیزه‌که‌کانی: سازناش "ئه‌فسون" خاوه‌ن "مه‌کر" و "فه‌ند" ترسا ،نه بێژه‌ن ،شوم ناپه‌سه‌ند سا مبۆم سه‌رژان واته‌ی رۆزگار واتش مهر "مهکرێ" باوهرۆم نه کار وه‌رنه بهدنامیم نمه‌بۆ په‌نهان()915 بپێچۆم نه "دام به‌اڵی ناگه‌هان"
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
()911جه‌و ته‌ره‌ف جه موڵک شای ئه‌فراسیاب حه‌سارێ کێشان ،باغچه‌ی بۆ گواڵب نه دهورش دوڕاج و قومری موانۆ سهراوش جه ته‌رح به‌هه‌شت منمانۆ خاکش وه شاخه‌ی یاسه‌مه‌ن مااڵن زهمینش نه ته‌رح زه‌عفه‌ران کااڵن وه‌سته‌ن چه‌ند ئوتاق توحفه‌ی عه‌جه‌ب ره‌نگ حه‌وزێ به سه‌د ناز ئاراسته‌ن جه سه‌نگ مشۆ وه سه‌یران باغچه‌ی بۆ گواڵب هه‌ر ساڵ کناچهی شای ئه‌فراسیاب چه‌ند هه‌زار شاهان گرفتارشهن زوڵفان عهنبهرهن ،مه‌نیج نامشهن گۆش که‌رۆ به ده‌نگ ساز مۆسیقار منیشۆ وه بان کورسی زه‌ڕنیگار مه‌که‌رۆ سه‌یران باغچه‌ی عه‌مبه‌ر فام گاه و چه‌ند که‌نیز بااڵ نه‌ونه‌مام شاد مه‌بی وه دین خاڵ ئااڵشان ئه‌گه‌ر بوینی به‌ژن و بااڵشان گاه عه‌زم سه‌یران چه‌وگان بازیشهن گاه مه‌یلی گوڵگه‌شت دڵنهوازیشهن گاه ته‌رتیب مدی زوڵفان شهوتهرز گاه مشۆ نه سه‌حن چناران به‌رز جه‌و دما ته‌رتیب مدۆلوا باز هه‌ر رۆ تا شه‌وان منیشۆ به ناز سه‌ران سه‌ر توفه‌یل زوڵف سیاشهن شاهان حهسرهتمهند هه‌ر یه‌ک نیگاشهن بشیم به‌و مه‌کان سه‌راو میرغوزار خاسته‌ر من و تۆ وه ته‌نیا سوار سێ چوار که‌س لێشان باوه‌ریم ئه‌سیر بکهریم سه‌یران بانوی بی نه‌زیر پۆسه به تورکان بنمانیم زه‌ره‌ر جه ئه‌و که‌نیزان زوڵفان بۆ عه‌مبه‌ر که‌ردش ئیراده‌ی هه‌وای زوڵف و خاڵ بێژه‌ن چون شنه‌فت جه گورگین حه‌واڵ مهپێچۆش نه دام چای زیندانی سه‌خت نزاناش یه‌قین گورگین به‌دبه‌خت بێژه‌ن بنۆشا و شی نه جامه‌ی خوا‌و()927 جه‌و دما به شاد پیاڵه‌ی شه‌راو نمونه :2خه‌واندن به ده‌رمانی بێهۆشی بۆ ئه‌وه‌ی دڵدار به دیل بگری .مه‌نیجه پاش رابواردن بێژه‌ن به ده‌رمان بێ هۆش ئه‌کا و له ناو سنوقی تایبه‌تی دا ئهیگوێزیتهوه بۆ ناو کۆشکه‌که‌ی خۆی: ( )918شی وه الی بێژه‌ن تورکی جادوکار دییش که شی نه خوا‌و دلێر نامدار مااڵش نه‌بینی بێهۆش بی ته‌مام زه‌ڕێ جه "داڕوی بێهۆشی" که‌م فام جه‌و دما نه جاش هۆرێزا به زود نیاش نه سندوق ساخته‌ی چوب عود بار که‌رد کهژاوان توحفه‌ی زه‌ڕنیگار فه‌رما ساره‌بان کێشاشان قه‌تار به ته‌عتیل و جه‌خت تا واده‌ی ئه‌کبه‌ر به‌رشین جه مابه‌ین باغچه‌ی بۆعهمبهر ته‌ک دا وه پشتی سه‌رخۆش و بێ ده‌رد شی وه قه‌سر وێش خااڵن الجیوهرد شاد بین وه دینش نازاران تور ره‌ونه‌ق دا خااڵن جه‌مین پڕ جه نور الدێ عه‌یان که‌رد حاڵ خه‌سته‌ی وێش فه‌رما تا سنوق ئاوردهن په‌رێش ده‌رونم جه عه‌شق ،سه‌ر پڕه‌ن جه هون واتش" :که‌نیزان! بااڵ زهڕستون سۆچیام وێنه‌ی په‌روانه‌ی الی شه‌م ئه‌وڕۆ که بااڵی بێژه‌ن دیم به چه‌م مه‌بادا ره‌قیب بشنهوێ لیتان" حه‌رفێ مهواچۆم یاران پهرێتان مااڵ به بینیش مایه‌ی موشکی چین جه‌و دما ئید وات شۆخ نازه‌نین بێژه‌ن بێ‌دار که‌رد جه شیرین خواوان به‌و گرد عه‌مبه‌ر ،داڕوی فراوان 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
وێش دی نه مابه‌ین حوجره‌ی عه‌جه‌ب ره‌نگ بێ‌دار بی جه خوا‌و سه‌رسام و بێده‌نگ خهیااڵن ئاما عه‌قڵ و فامش به‌رد گێالوه جه ره‌نگ کێشا ئاهی سه‌رد ئاما به گوفتار شای سۆسه‌ن خااڵن واتش" :ئه‌ی جه‌وان! وه‌س که‌ر خهیااڵن یه قه‌سری جامڕێز ئهفراسیاوهن سه‌رت هۆر گیرۆ چه وه‌ختی خواوه‌ن مااڵم نه بینیت چه‌نی نازاران داڕوی بێهۆشی مایه‌ی عه‌تاران شاد ببۆ وه به‌ژن سۆسه‌نی خااڵن هه‌نی مه‌که‌ر ویر سه‌ودای خهیااڵن پشتان به وه به‌ژن بااڵی توڵ به‌ی" بنۆشیم به شه‌وق جورعه‌ی جامی مه‌ی بێژه‌ن وات" :ئه‌ی شۆخ! بێ خه‌وه‌ر جه کار نه‌ترسای جه نه‌نگ نه روی رۆزگار؟ مهبیم وه سه‌رژان واته‌ی خاس و عام ئیسه مهزانۆم سا که سه‌ره‌نجام شه‌وان تا به رۆ عه‌داوه‌ت پیشه‌ن ئیران و توران گرد کینه کێشه‌ن به قه‌ولی شه‌یتان شومی به‌دکردار" من که‌ردی نه دام بهاڵ گرفتار "ئه‌ر سه‌د که بابۆم حوکمش عهزیمهن ئیسه په‌هله‌وان چه وه‌ختی بیمه‌ن؟ چه پهروام جه تیغ ئهفراسیابهن؟" جه سه‌ودای عه‌شقت جه‌رگم کهبابهن گرد شی نه ویرش تانه و مناو مین(!) سا که ئید شنه‌فت سه‌رسام که‌م زه‌ین گاه ده‌س نه مابه‌ین شهمامانی زه‌رد گاه بۆسه‌ی له‌بان زواللی بێ گه‌رد گاه سه‌یر خااڵن مه‌نیجه‌ی عه‌زیز گاه شاد بی به تار زوڵفانی شهودیز مهنۆشان به شاد باده‌ی عه‌مبه‌ر فام)227(.... چل شهوانهڕۆ گرتشان مه‌قام نمونه :2خاپاندن بۆ ئه‌وه‌ی به فێل به سه‌ر یه‌كێکی له خۆت به‌هێزتردا زاڵ بی .گرسیۆز که ئه‌چێ بۆ گرتنی بێژه‌ن ،بێژه‌ن لێی رائهپهڕێ و به خه‌نجه‌ر روبه‌ڕوی ئه‌بێته‌وه ،گرسیوز له ترسی ئه‌وه‌ی چاری بۆ نه‌کرێ ،به قسه‌ی خۆش بێژه‌ن ئهخاپێنێ و په‌لبه‌ستی ئه‌کا: ( )221دییش بێژه‌ن چه‌نی و سه‌وڵ سایه‌دار پشتانش نه روی کورسی زه‌ڕنیگار روش که‌رد به بێژه‌ن په‌هله‌وان کار: کێشا بانگ سه‌خت گرسیوز به قار "نه‌ترسای جه تیغ شای ئه‌فراسیاب جه قارش جه‌رگی شێران هه‌ن که‌باب؟ هۆرێزه جه بان کورسی دانهبهند بو تا دو ده‌ست بنینۆم نه به‌ند! نیه‌ن جای دره‌نگ جه‌ختت به تابهن" سا که ئه‌ی فه‌رمان ئهفراسیابهن سهاڵ دا به عه‌زم عه‌رسه‌ی کارزار بێژه‌ن چون شنه‌فت سیاه بی جه قار هیچ نه‌بی جه الش کێشا ئاهی سه‌رد نه تیغ و نه گورز ،ئه‌ساسه‌ی نه‌به‌رد په‌نا به‌رد به زات بینای کردگار ده‌س به‌رد په‌ی خه‌نجه‌ر پههلهوانکار واتش" :گرسیوز خه‌یاڵت چێشه‌ن؟ قه‌سه‌م به یه‌زدان بێ ههمتای وێشه‌ن 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
هه‌رکه‌س جه ترکان بکه‌رۆ قه‌سم سا چه‌ند که‌س به تیغ نهسپارۆم به خاک ته‌رسا گرسیوز شوم هه‌رزه‌کار واتش" :په‌هله‌وان تۆ چێش مه‌زانی سا من نه په‌ی شه‌ڕ ،داوام نهوهستهن ئیسه به فه‌رمان شای ئه‌فراسیاب جه‌و دما بکه‌ر هه‌رچی رهزاتهن بێژه‌ن چون شنه‌فت گوشاد که‌رد جه‌مین ده‌س دا به مه‌لعون شوم ناپه‌سه‌ند کێشاش جه روی خاک ده‌رون پڕ جه ده‌رد سا بێژه‌ن به‌و ته‌ور خه‌سته و دڵ که‌باب مدرا نه جای وێش سه‌رسام و بێ ده‌نگ
ئه‌سڵه‌ن خهالسیش نیه‌ن جه ده‌سم کێ دارۆ تاوشت من که‌رۆ ههالک" به مه‌کر و ئه‌فسون ئاما به گوفتار بواچۆم پهنهت راز نیهانی پشتم په‌رێ جه‌نگ شێران نهبهستهن هه‌رچی مه‌پرسی من مدۆم جه‌واب عوزرت موازۆم ئه‌ر سه‌د گوناتهن" خه‌نجه‌ر هه‌و دا که‌فت نه روی زه‌مین بهستش به فهتراک سهرحهلقهی که‌مه‌ند ره‌نگ زه‌رد و خایف به سه‌د ئاهی سه‌رد بردش به دیوان شای ئه‌فراسیاب گه‌ردن گیر روهق وه حه‌لقه‌ی پالهنگ()251
نمونه :1خۆگۆڕین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له دوژمن و نه‌یار بشێوێنی تا مه‌به‌سته‌که‌ی خۆت به دی بهێنی .رۆسته‌م جلوبه‌رگی خۆی ئه‌گۆڕێ و ،نه‌خشه‌ی نهێنی دائه‌نێ بۆ رزگارکردنی بێژه‌ن له زیندان: ( )562سه‌حه‌ر که خه‌سره‌و ئاما به گوفتار واتش به رۆسه‌م نیه‌ن جای مه‌دار گیو په‌رێ فه‌رزه‌ند جهرگش کهبابهن بێژه‌ن نه زیندان ئهفراسیابهن ره‌هاش که‌ر جه به‌ند شای ئه‌فراسیاب شۆ نه په‌ی بێژه‌ن به ته‌عجیل و تاب گوزین که‌ر په‌ی وێت سپای بێ شمار بکهرۆت نه‌وه‌ر جامه‌ی کارزار که‌ردش ئافه‌رین سه‌نای بێ شمار رۆسه‌م چون شنه‌فت ئاما به گوفتار وات ئه‌ی سه‌رفراز شههنشای به نام جه‌و دما رۆسه‌م جه روی عه‌قل و فام هه‌ر ئیسه بشۆم هیچ نهدارۆم باک سا من په‌ی نه‌به‌رد سپای سههمناک ببۆن خه‌وه‌ردار به ته‌عجیل و تاب مهتهرسوم تورکان شای ئه‌فراسیاب بووڕن سه‌رش به تیغ بێ ئه‌مان بشان به زیندان بێژه‌ن ده‌ر زه‌مان مبیم وه سه‌رژان واته‌ی رۆزگار ئه‌گه‌ر بو بهیتهور باتڵ مه‌بۆ کار ئه‌ی کار خاستهرهن به‌ی ته‌ور بۆ ته‌مام ئیسه مهوینۆم جه روی عه‌قل و فام قه‌تارێ به ره‌سم توجار کهرۆم بار مهر چون خواجه‌گان قه‌دیم رۆزگار وه هه‌مڕای چه‌ند مه‌رد گوزیده‌ی نه‌به‌رد جه‌و دما به حه‌ول تاک ته‌نیای فه‌رد په‌رێ عه‌رزه‌ی دوڕ و دانه‌ی بێ حساب بشۆم به‌و مه‌کان شای ئه‌فراسیاب بشۆم به‌و مه‌کان تا چون مه‌بۆ چون()576 ئیسه به ته‌وفیق گهردانای گه‌ردون گه‌وهه‌ر ئه‌فشان که‌ر ئافه‌رین وانا که‌یخه‌سره‌و شنه‌فت شادی نمانا سه‌حه‌ر چون خورشید سه‌ر که‌رد نه به‌رزان سپای شه‌و ده‌رده‌م بی وه گورێزان ئاوردش کااڵ و گه‌وهه‌ر به خه‌روار رۆسه‌م نه گه‌نج خاسه‌ی شه‌هریار جیا که‌رد نه‌و گه‌نج دانای هونه‌رمه‌ند سه‌د سنوق ته‌مام توحفه‌ی دڵ په‌سه‌ند هه‌م چه‌نی و گه‌وهه‌ر دانه‌ی مایه‌دار سه‌د سنوق حه‌ریر و دێبای زه‌ڕنیگار 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
بیجادهی زهڕباف چینی که‌رد ته‌یار قه‌تارێ به ره‌سم توجارانی چین چه‌ند پههلهوانان خاوه‌ن عه‌قڵ و فام زه‌نگه شاوران و چه‌ند ته‌ن خاوه‌ن نام
کۆ که‌رد نه سنوق نیهانی قه‌تار ته‌یار که‌رد نه‌و گه‌نج خاسه‌ی بێ قه‌رین گوزین که‌رد به وێش پور زاڵ سام به وێنه‌ی گستهم و بهرام و روهام()585
نمونه :5خۆگۆڕین رۆسته‌م به ناوی بازرگانی گه‌وهه‌ره‌وه ئه‌چێته واڵتی توران و ،هه‌ر واش خۆی به خه‌ڵک ئه‌ناسێنێ .مهنیجهش که ئه‌چێ بۆ سه‌ردانی رۆسته‌م ،هه‌واڵی بێژه‌نی بۆ باس ئه‌کا و ،هه‌واڵی رۆسته‌م و پاڵه‌وانه‌کانی ئێرانی لێ ئه‌پرسێ که بۆچی له بێژه‌ن ناپرسنه‌وه ،رۆسته‌م سه‌ره‌تا خۆی لێ ئه‌گۆڕێ و ئه‌ڵێ: ( )671بهرشو نه مابه‌ین ده‌روازه‌ی حه‌سار نام تۆ گوم بو نه روی رۆزگار که‌سێ چه په‌روای فریایی تۆشهن نام من به‌هرام گهوههرفرۆشهن چه‌نی و بێ خه‌وه‌ر جه شاری ئێران په‌رێ تیجاره‌ت ئاما به توران نه توس ،نه گوده‌رز ،چه‌نی و گستهههم نه رۆسه‌م ،نه زاڵ ،که‌س نه‌دیم وه چه‌م بێزارم جه نام رۆسه‌م فراوان من گه‌وهه‌رفرۆش مه‌ردی بێ تاوان
رابواردنی دنیایی له‌م داستانه‌دا رابواردنی دنیایی به‌شێکی ئاسایی ژیانی چینی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵ :شا ،شازاده‌کان ،سه‌رکرده جه‌نگیه‌کان ،پاڵه‌وانه‌کان ...بوه .له کۆڕی دانیشتنه‌کانیان دا ،به‌شینه‌وه‌ی گه‌وهه‌ر و گه‌نج ،گێڕانی ئاهه‌نگ و زه‌ماوه‌ن ،گۆرانی و ژه‌ندنی ساز و ئاوازی مۆسیقا ،خواردنه‌وه‌ی شه‌راب و سه‌رخۆشی ،نۆشینی باده و مه‌ی و مه‌ستی ،جموجوڵی که‌نیزه‌ک و به‌زمی شه‌وانه ،به‌شێ بوه له رابواردنه‌کانیان. نمونه :9زه‌ماوه‌ندی سه‌رکه‌وتن بێژه‌ن له دوای ئه‌نجامدانی کاره‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ الی گورگین و له‌شکر و ،به بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سهرکهوتوانهیهوه به‌زمێکی شه‌وانه ساز ئه‌که‌ن: ئامان وه پێشواز په‌هله‌وان کار ( )15یاوا به گورگین و له‌شکر بێ مدار الدێ نیشت وه بان کورسی دانهبهند پیا بی جه پشت دهونده سه‌مه‌ند گۆش دا وه ئاواز ،سازانی دڵکێش سیالحی رۆی جه‌نگ که‌رده‌وه جه وێش الدێ که‌م نه‌بی باده جه الشان()17 به‌زمێ به سه‌د ناز ئه‌و شه‌و نیاشان ( )992هه‌ر ساڵ کناچهی شای ئه‌فراسیاب زوڵفان عهمبهرهن ،مه‌نیج نامشهن منیشۆ وه بان کورسی زه‌ڕنیگار گاه وه چه‌ند که‌نیز بااڵ نه‌ونه‌مام ئه‌گه‌ر بوینی به‌ژن و بااڵشان گاه مه‌یلی گوڵگه‌شت دڵنهوازیشهن گاه مشۆ نه سه‌حن چناران به‌رز 222
مشۆ وه سه‌یران باغچه‌ی بۆ گواڵب چه‌ند هه‌زار شاهان گرفتارشهن گۆش که‌رۆ به ده‌نگ ساز مۆسیقار مه‌که‌رۆ سه‌یران باغچه‌ی عه‌مبه‌ر فام شاد مه‌بی وه دین خاڵی ئااڵشان گاه عه‌زمی سه‌یران چه‌وگان بازیشهن گاه ته‌رتیب مدی زوڵفان شهوتهرز
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
هه‌ر رۆ تا شه‌وان منیشۆ به ناز
جه‌و دما ته‌رتیب مدۆ لوا باز(!)
( )925شنه‌فته‌ن به گۆش سه‌دای ساز ته‌رز ئاما به گوفتار گورگین بێ شه‌رم ئیسه وه‌ختی به‌زم ساقی و شه‌رابه‌ن سا تۆ خاستهرهن ئیسه وه پێوار ئه‌وسا مه‌وینی به‌ژن و بااڵشان
مهخێزا نه سه‌حن چناران به‌رز واتش وه بێژه‌ن به ئاوازی نه‌رم شادی کناچهی ئهفراسیابهن راهی بیت وه عه‌زم باغچه‌ی عهمبهربار سه‌ر مدی وه دین خاڵی ئااڵشان
نمونه :2به‌زمی شه‌وانه پاڵه‌وانه‌کانی ئێران سه‌ره‌ڕای به سااڵچون و پیری له به‌زمی خواردنه‌وه‌ی باده و رابواردن له گه‌ڵ که‌نیزه‌که جوانه‌کانی ده‌ربار و دیوانه‌کانیان به جێ نه‌ماون: ساقی گرت به ده‌س پیاڵه‌ی بلور ( )512داخڵ بی وه به‌زم باده به زه‌رور نه‌رگس جهمینان ،دانه‌ی دوڕ نه گۆش چه‌ند جه که‌نیزان گێسو نه سه‌ر دۆش تا گیو په‌ی فه‌رزه‌ند نهنیشۆ زویر مهژهندهن به سۆز سازان دڵگیر نمونه :2شا و پاڵه‌وانه‌کانی رۆسته‌م له زابولهوه ،به ده‌م په‌یامه‌که‌ی شاوه له گه‌ڵ گیو به رێ که‌وتوه بۆ ده‌رباری شای ئێران .شا پێشوازییان ئه‌کا ،پاش کرنوش بردن و ده‌ربڕینی ملکه‌چی ،شا به خۆشی ئه‌وانه‌وه به‌زمی شه‌وانه ساز ئه‌کا: ئامان به ئێران به ته‌عجیل و تاو ( )511گیو و پیله‌ته‌ن ،پا نیان نه رکاو رومااڵن نه خاک پای شای بێ قه‌رین ههردوشان به ره‌سم زه‌مانه‌ی وه‌رین شاه سهالمش سه‌ند شیرینتهر جه قه‌ند سوجده و سه‌الم که‌رد شێری هونه‌رمه‌ند ئاخێز که‌رد جه بان کورسی بۆ گواڵو که‌یخه‌سره‌و چون دا به رۆسه‌م جواو واتش" :په‌هله‌وان وه‌ش ئامای به‌ی جا ساکن به جه ره‌نج کۆهساران و را" پرسا جه رۆسه‌م شای رۆشه‌ن زه‌میر: "چۆنهن ،چ تهورهن خه‌سته زاڵ پیر؟" که‌ردش ئافه‌رین ،سه‌نای بێ حساب: رۆسه‌م جه گوفتار شای ئه‌خته‌ر جه‌ناب بمانی وه شاد نه روی ته‌ختی زه‌ڕ" "هه‌رتاکه ده‌وری عاله‌م بو به فه‌ڕ فالمهرز شێر هه‌م زواره‌ی زاڵ جه تایفه‌ی ده‌ستان شاه په‌رسا حه‌واڵ مه‌جلیس به‌رپا که‌رد نیاش به‌زم ساز ده‌سش گرت به ده‌س نشاناش به ناز خێزا سه‌دای ساز ناڵه‌ی ده‌ف و نه‌ی بانگ نۆشانۆش جورعه‌ی جام مه‌ی سوچاشان به شاد چه‌ند مهجمهرهی عود پشت دان وه پشتی ،گۆش دان وه سرود فاریغ بین جه دین پور زاڵ سام()569 ئه‌و شه‌و به شادی دلێران ته‌مام نمونه :1به‌زمی شه‌وانه به بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان له تورانه‌وه به سه‌رکه‌وتویی به‌زمێکی شه‌وانه‌یان ساز کردوه: 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
( )111یه‌ک یه‌ک دلێران کهمهربهستهی جه‌نگ ته‌ک دان وه پشتی دێبای عه‌جه‌ب ره‌نگ که‌م نه‌بی شه‌راو ،که‌واو جه الشان زه‌مزه‌مه‌ی سازان ئه‌و شه‌و نیاشان
خۆشه‌ویستیی جه‌سته‌یی په‌یوه‌ندی مه‌نیجه له‌گه‌ڵ بێژه‌ن خۆشه‌ویستییه‌کی جه‌سته‌ییه ،که یه‌کتری ئه‌بینن حه‌ز له یه‌کتری ئه‌که‌ن .مه‌نیجه حه‌ز له بێژه‌ن ئه‌کا ،بێژه‌ن حه‌ز له مه‌نیجه ئه‌کا ،ماچوموچ ئه‌که‌ن ،بااڵیان له یه‌کتری ئه‌ئاڵێنن ،پێکه‌وه شه‌راب ئه‌خۆنه‌وه ،پێکه‌وه ئه‌نون: ( )961شی وه الی بێژه‌ن نه روی نازه‌وه سه‌ر نیاش وه به‌رگ دالن وازهوه بمااڵ به شاد خاک نه جه‌مینش چون ئاوات وازان نیشت نه سهرینش به په‌نجه‌ی ره‌نگین ده‌س دا نه گۆناش الدێ به دڵواز ساکن بی وه الش چه‌نی و نیگاش که‌رد سهراسیمهوار بێ‌دار بی نه خوا‌و شێری نامدار سه‌ف به‌سته‌ن جه الش چون شه‌مامه‌ی زه‌رد دییش که که‌نیزان خااڵن الجیوهرد ده‌س وه بان ده‌س نه‌و به‌ر نه‌مامان وه جامه‌ی ره‌نگین دێبای زه‌ڕئه‌فشان ( )978شه‌رح حاڵ وێم سا په‌رێت واتم سا که ئید شنه‌فت خااڵن الجیوهرد ده‌سش گرت واتش نور دیده‌ی من بۆ وه بان فه‌رش الدێ به دڵواز جامێ جه باده‌ی سافی بۆ عه‌مبه‌ر جه‌و دما بکه‌ر هه‌رچی رهزاتهن هۆرێزاش نه جا سه‌وڵ خه‌رامان بردش نه که‌نار حه‌وزی مه‌ڕمه‌ڕ کار جه روی خه‌مزه و ناز نیشت وه الشهوه فه‌رما که‌نیزان بااڵ نه‌ونه‌مام الدێ به‌ی ده‌ستور سازان مهژهندهن جه دمای باده چون بی وه‌ختی شام ده‌س کێشان به خوان ته‌عام بی مدار به‌ڵێ مه‌نیجه‌ی شای ئه‌فراسیاب دڵ بداش نه ری سه‌ودای خهیااڵن فه‌رما به ساقی باده‌ی ئه‌رغه‌وان ساقی ماوهردش ،بێژه‌ن مهنۆشا سه‌ر نیاش وه بان کورسی بۆ گواڵو
ئا مه‌ن که میمان یانه و دهرگاتم په‌رێ ئه‌و جه دڵ کێشا ئاهی سه‌رد هۆرێزه جه خاک بهرگوزیدهی من گۆش بده‌ر وه ده‌نگ جگه‌رسۆز ساز بنۆشیم نه ده‌س ساقی سیمین به‌ر ئه‌ر شه‌و مهمانی وه‌ر عه‌زمی راتهن به‌ر شی نه مابه‌ین نه‌وبه‌ر نه‌مامان نیاش نه بان کورسی زه‌ڕنیگار وێش مه‌دا به گرد خاک پاشه‌وه باوهرۆن په‌رێش باده‌ی عهمبهرفام کهنیزام مه‌قام تورکی مهوهندهن کهردشان نه دڵ ئاواتی ته‌عام وهردشان ته‌عام ،میوه‌ی خۆشگه‌وار نهانی جه عه‌شق ئه‌و بی دڵ که‌باب خه‌م ئاما شادیش گشت دا به تااڵن باوه‌ر به ته‌عجیل په‌رێ په‌هله‌وان جه مه‌سی شه‌راو گههگاه مهجۆشا په‌ی قه‌زای ته‌قدیر دیده‌ش شی نه خوا‌و()915
( )225گاه بۆسه‌ی له‌بان زواللی بێ گه‌رد
گاه ده‌س نه مابه‌ین شهمامانی زه‌رد
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
هه‌ڵسه‌نگاندن یه‌که‌م، داستانه‌که هه‌موی گێڕانه‌وه‌ی روداوه‌کانه به جۆرێکی ساده و به زمانێکی ساده ،که ره‌نگه له تێگه‌یشتنی گوێگری ساده‌وه نزیکتر بێ تا ئه‌دیب و خوێنده‌واری ئه‌ده‌بدۆست .وشه‌کانی له زمانی گفتوگۆی ناوچه‌ی ژیانی شاعیر نزیکتره تا زمانی به‌رزی ئه‌ده‌بی. ده‌یان وشه‌ی بێگانه ،به تایبه‌تی عه‌ره‌بی ،به‌کارهێناوه و ،که هاوتایان له زمانه‌که‌ی خۆی دا باوتره له‌وان، هه‌ندێکیانی ده‌سکاری کردوه بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ زمانه‌که‌ی خۆی ،یان له گه‌ڵ قافیه‌ی شیعره‌که‌ی دا، بیانگونجێنی. هه‌ندێ جار پیتی بائی کردوه به واو ،یان به پێچه‌وانه‌وه ،له‌وانه :رکاو :رکاب .خبر :خه‌وه‌ر .صبر :سه‌ور. مهتڵهو :مطلب .ئه‌فراسیاو :ئه‌فراسیاب .که‌باب :که‌واو .جواب :جواو .گالب :گواڵو. هه‌ندێ جاری تر پیتی تائی له هه‌ندێ وشه قرتاندوه ،وه‌کو :مه‌ست :مه‌س .ده‌ست :ده‌س .شه‌ست :شه‌س. قه‌ست (قه‌صد) :قه‌س... دانه‌ر ناوی هه‌ندێ له چه‌کی جه‌نگی سه‌رده‌می زو ئه‌هێنێ که بێژه‌ن له کوشتنی به‌رازه‌کان دا و ،گرسیۆز له گرتنی بێژه‌ن دا و ،رۆسته‌م له رزگارکردنی دا ،به کاریان هێناون ،وه‌کو :خه‌فتان ،که‌مان ،تیر ،شه‌ست ،په‌یکان، شمشێر ،گورز ،مه‌ودا ،خه‌نجه‌ر ،که‌مه‌ند ،چوماخ ...الی خوێنده‌واری ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌ناسراون ،ئه‌م داستانه به زیندویه‌تی ئهیانهێڵێتهوه. دوه‌م، سه‌رمایه‌ی زمانه‌وانی دانه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ن نیه ،هه‌ندێ وشه‌ی ده‌یان جار دوباره کردۆته‌وه .هه‌رچه‌نده بۆ بابه‌ته‌کانی ئه‌و ئه‌شیا وشه و زاراوه‌گه‌لی زۆرتری بۆ رازاندنه‌وه‌ی به‌کاربهێنایه ،چونکه له هه‌مان له‌هجه‌که‌ی ئه‌ودا فه‌رهه‌نگی زمانه‌که‌ی له‌و بوارانه‌دا نه‌ک هه‌ژار نیه به‌ڵکو ده‌وڵه‌مه‌نده ،به تایبه‌تی وه‌سفی بینا و کۆشکه‌کان و، وه‌سفی ئاهه‌نگه‌کان و ،راوهبهراز ...بۆ نمونه: جه‌نگی خوگان جه‌و المان واڵت ئهفراسیاوهن جێ‌مان پڕ جه باغ ،بێشه و سهراوهن چه‌ند هه‌زار خوگان مه‌لعون مردار ئیسه جه‌و مه‌کان پڕ جه کشتکار هۆرکهندن جه بێخ گشت دان به تااڵن چه‌ند باغ و بوستان مه‌زره‌عه‌ی سااڵن بێزار جه‌و مه‌کان ئاواره‌ی تونیم چه‌ند ساڵه‌ن به ده‌س خوگان زهبونیم چێشه‌ن ده‌وامان؟ بنانه عیالج()21 ئومێد هه‌ن جه ال‌ت ،خاوه‌ن ته‌خت و تاج گورگین بهدزات شوم ناپه‌سه‌ند تۆ دانه‌ی یاقوت شاهی به‌رده‌نی ئا من چه‌نی و پیر ئوفتاده‌ی هه‌ژار بێژه‌ن پور گیو ئید ئه‌ژنی به گۆش
واتش به‌و فرزه‌ند گیوی هونه‌رمه‌ند تۆ ئاواتی جه‌نگ خوگان که‌رده‌نی بێزار جه ره‌زم و عه‌رسه‌ی کارزار نه ده‌رون جۆشا و به‌رئاورد خرۆش()78
پا نیاش رکاو جهههندهی ته‌یار یاوا به وارگه‌ی ناهه‌مواره و چۆڵ
لوا به ده‌ربه‌ند به ته‌نیا سوار ئه‌و بێشه‌ی عه‌زیم ماوای دێ‌و و غول 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
چه‌ند هه‌زار خوگان دڕنده‌ی له‌عین کێشا بانگی سه‌خت پور گیوی پیر ته‌مامی خوگان خرۆشان جه بیم جه نه‌عره و جه زه‌رب ئه‌و باهو و شمشێر وهرازێ به توند رو نیا په‌ی جه‌نگ دو کهڵوهی هونڕێز خوگی خه‌ته‌رناک بێژه‌ن نه غیالف کێشا تیغی کین وه زه‌ربی شمشێر سه‌رش جیا که‌رد ده‌س برد په‌ی که‌مان بێژه‌ن بێ مه‌دار چه‌ند الشهی وهراز چون کوهی خارا گاه به زه‌ربی گورز جه‌نگی بێ سامان ئه‌و رۆ وێنه‌ی شێر نه وه‌خت شکار یهکایهک کهڵوهی خوگان بێ دره‌نگ بهستشان به ته‌رک باره‌ی سیاوه
نه‌و بێشه‌ی عه‌زیم گرته بین که‌مین تاو دا به خوگان دڕنده‌ی دلێر خێزا جه ده‌ربه‌ند زایلهی عه‌زیم جه‌و جه‌رگه‌ی خوگان دڕنده‌ی دلێر تاو دا وه بێژه‌ن زشتێ سیاه ره‌نگ هۆردڕی خه‌فتان به‌وری سینهچاک بداش نه که‌لله‌ی خوگی سههمگین ئهندامش به‌و تیغ چون تۆتیا که‌رد ره‌ها که‌رد نه شه‌س په‌یکان بێ شمار نه واران تیر که‌فت نه روی سارا گاهێ هه‌م به زه‌رب مه‌ودای بێ ئامان غهڵتان که‌رد نه خاک وهرازان هه‌زار دلێر بێ باک بشکاناش به سه‌نگ سوار بی و ده‌ر الد شی وه دماوه()12
دانه‌ر ئه‌یتوانی سیناریۆی راوهبهراز ،که ده‌روازه‌ی داستانه‌که‌یه ،له روی هونه‌ری راو و شکار و له روی فه‌رهه‌نگی زمانه‌وه زۆر له‌مه جوانتر بڕازێنێته‌وه و ،سه‌رنجی وه‌رگر رابکێشێ .له کورده‌واری دا راوهبهراز وه‌کو سه‌رگه‌رمی چینی سه‌ره‌وه‌ی دانیشتوانی الدێ و ،بهرازکوشتن وه‌کو خه‌می جوتیار بۆ پاراستنی کێڵگه و باخه‌کانی له زه‌ره‌ر و زیانه‌کانی ،له کۆنه‌وه نه‌ریتێکی باو بوه ،هه‌ر له به‌ر ئه‌وه به چه‌ندین جۆر راو ئه‌کرێ و ئه‌کوژرێ و ،چه‌ندین وشه‌ی تایبه‌ت به‌م گیانداره هه‌یه" .یه‌کانه" بۆ به‌رازی نێر و "مالۆس" بۆ مێکه‌ی و" ،په‌ڵخ" و "بزه‌ڵه" و "کوده‌ڵه" بۆ به‌چکه‌کانی و" ،شفره" ی سه‌ر لوتی که بۆ هه‌ڵکه‌ندی زه‌وی و بۆ شه‌ڕ به کاری ئه‌هێنێ ،له ناوه زۆر باڵوهکانێتی ،که‌چی ئه‌م ته‌نیا وشه‌کانی "وهراز" و "خوگ" و "کهڵوه" ی چه‌ندین جار له هه‌ڵبه‌سته‌کانی دا دوباره کردۆته‌وه. سێیه‌م، داڕشتنی داستانه‌که قۆناغ به دوای قۆناغ دا دێ .پاش و پێش و ،روداوی ناکاو و کتوپڕی تێدا نیه .وه‌رگر ناچار نیه بیر بکاته‌وه ،بۆ ئه‌وه‌ی روداوه‌کان پێکه‌وه ببه‌ستێته‌وه ،له خۆیه‌وه هۆکاریان بۆ بدۆزێته‌وه و لێکدانه‌وه‌یان بۆ بکا .سۆزی به کوڵ و خرۆشانی ده‌رونی و ،وێنه‌ی شیعری که‌م تێدایه. چواره‌م، داستانه‌که له داهێنانی دانه‌ر نیه ،هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی سهرگروشتهیهکی فۆلکلۆری کورده‌واری نیه ،به‌ڵکو وه‌رگێڕانی بابه‌تێکی شانامه‌ی فیردهوسیه .هۆنه‌ر هونه‌رێکی گه‌وره‌ی نواندوه له وه‌رگێڕانی داستانه‌که‌دا ،به‌اڵم فیرده‌وسی له سه‌ده‌ی چواره‌می کۆچی دا ئه‌م داستانه‌ی هۆنیوه‌ته‌وه و ،ئه‌میش له سه‌ده‌ی دوانزه‌هه‌می کۆچی دا وه‌ری گێڕاوه بۆ کوردی ،که‌چی له دوای هه‌شت سه‌ده ،وه‌رگێڕی کوردی ،له سازکردنی شانۆی روداوه‌کان و ،له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی دا ،نه‌یتوانیوه نوێکردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان تێدا بخوڵقێنێ ،وه‌رگر سه‌رسام بکات. هۆنینه‌وه‌ی داستانه‌که به‌کوردی گۆرانی ناگاته ئاستی هۆنینه‌وه فارسیه‌که‌ی. 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
پێنجه‌م، تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی داستانی "مه‌نیجه و بێژه‌ن" کۆتاییه خۆشهکهیهتی که جیای ئه‌کاته‌وه له هه‌مو داستانه ناسراوه‌کانی تر .داستانه‌کانی "شیرین و فه‌رهاد" و "له‌یل و مه‌جنون" و "مهم و زین" کۆتاییه‌که‌یان کاره‌ساتی تراجیدی خهماوهره ،داخ و خه‌م و به‌زه‌یی له ده‌رونی وه‌رگردا دروست ئه‌کا ،له کاتێک دا داستانی "مه‌نیجه و بێژه‌ن" به شادی و خۆشی و به یه‌ک گه‌یشتنی دڵدار و دڵخواز کۆتایی دێ .ئه‌مه‌ش خۆشی و گه‌شبینی و ئومێد له ده‌رونی وه‌رگردا ئه‌خوڵقێنێ .له‌م داستانه‌دا ژیان هه‌میشه زیندان و ،دنیا هه‌میشه دۆزه‌خ نیه ،به‌ڵکو ئه‌شێ به‌شێ له ژیان ئازادی و به‌شێ له دنیا به‌هه‌شت بێ.
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
داستانی جەنگی (نادرنامه وه‌ک نمونه)
ژیانی میرزا ئه‌ڵماس خان ده‌رباره‌ی ژیانی ئه‌ڵماس خان و نازناوه‌کانی هه‌ندێ بۆچونی جیاواز هه‌یه: ئەمین گوجەری "شاهۆ" لە پێشەکی "حیکایەتی شیرین و فەرهاد" ا ژیانی ئەڵماس خان ئەکا بە دو قۆناغەوە: قۆناغی یەکەمی ژیانی سااڵنێک بوە کە ئەفسەر بوە لە سپای نادرشادا ،بەیداخداری تیپی سنە بوە .لە شەڕی نادر و تۆپاڵ دا ،لە بەر هەر هۆیەک بو بێ ،ئااڵکەی کەوتوە لە ئەنجامی ئەوەش دا هێزەکەی نادر دەسیان لە شەڕ هەڵگرتوە و شەڕەکەیان دۆڕاندوە لە سەر ئەوە نادر سزای داوە ،خەساندویەتی و لە گەڵ کچەکانی دوری خستونەتەوە بۆ کوێستانی کەندولە. قۆناغی دوەم دوای ئەوەی لە سپای نادر دەرکراوە لە گوندی کەندولە کە نزیکی کرماشانە نیشتەجێ بوە. پاشماوەی ژیانی بە هۆنینەوەی شیعر و لێدانی تەنبورەوە بە سەر بردوە. بە پێی بەدواداچونی گوجەری بۆیە ئەڵماس خان بە وەجاخ کوێر دانراوە چونکە کوڕی نەبوە ،ئەگینا 2کچی هەبوە و ،نەوەیان لێ کەوتۆتەوە. شوکور مسته‌فا لە پێشەکی "نادرنامە" دا هه‌ندێ زانیاری به ده‌سته‌وه ئه‌دا که: "سه‌رهه‌نگ ئه‌لماس خان خه‌ڵکی کهنوولهی سه‌ر به گونده‌کانی کرماشانه .له سه‌روبه‌ندی نادرشای ئه‌فشاردا ( )9961-9918دا ژیاوه و یه‌کێ له ئه‌فسه‌رانی لێهاتو ،کارزان ،ده‌ست و دڵپاک و دلێری ده‌ستگای والیی ئه‌رده‌اڵن بوه .له شه‌ڕێک دا ،که ده نێوان سپای نادر شا ،بۆ به‌غداد داگیرکردن و سپای عوسمانی دا له گوێی چۆمی دیجله و نزیک شاری سامه‌ڕا ،روی داوه .هێزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی له‌شکری نادری ،جه‌نگاوه‌رانی ئۆردوی والیی ئه‌رده‌اڵن بون و له ژێر فه‌رماده‌یی ئه‌ڵماس خان دا جه‌نگیون .سه‌رهه‌نگ ئه‌ڵماس خان و سه‌ربازانی له‌م شه‌ڕانه‌دا مه‌ردانه و مێرخاسانه شه‌ڕیان کردوه و مێرخاسانه بۆ له‌شکری نادری رێگای پێشکه‌وتنیان 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
کردۆته‌وه .به‌اڵم پاش گرتنی به‌غدایێ و دوایی هاتنی شه‌ڕ .له سۆنگه‌ی دڵشکانی له خانی ئه‌رده‌اڵن ،بۆ کهنوله ده‌گه‌ڕێته‌وه و تا دوا هه‌ناسه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشین ده‌کرێ". به وه‌جاخ کوێری مردوه ،مناڵی له پاش به جێ نه‌ماوه (شوکور مسته‌فا)1-8: شوکور مستەفا :نادرنامەی ئەڵماس خانی کەڵهوڕ ،باڵوکراوەی ئاراس ژمارە ،22 :هەولێر.2111 ، سدیق بۆره‌که‌یی له به‌رگی دوه‌می "مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی" دا باسی چوار که‌س ئه‌کا به ناوه‌کانی: ئه‌ڵماس خانی کهندۆڵهیی ( )9919-9998ب .22-28 /2 ئه‌ڵماس خانی کوردستانی ( )9227-9965ب .12-21 /2 خان ئه‌ڵماسی لوڕستانی ( )9928-9172ب .25-91 /2 خه‌لیفه ئه‌ڵماسی گهزهردهرهیی ( )9215-9221ب .15-19 /2 بۆره‌که‌یی هه‌ندێ زانیاری له سه‌ر نوسه‌ری "نادرنامه" به ده‌سته‌وه ئه‌دا ،به پێی نوسینه‌که‌ی ئه‌و: ئه‌ڵماس خانی کهندۆڵهیی له سااڵنی 9919 – 9998ژیاوه .له ته‌مه‌نی 72ساڵی دا مردوه .له گوندی کهندۆڵهی سه‌ر به کرماشان له دایک بوه ،هه‌ر له‌وێش مردوه و نێژراوه. بۆ خوێندن چۆته کرماشان و ئه‌سفه‌هان و شیراز ،ئه‌وسا چۆته ناو له‌شکره‌که‌ی نادر شاوه (9961-9918 ک) بۆته سه‌رۆکی هه‌نگێک و پاشان له شه‌ڕی نادر و تۆپاڵ دا هاوبه‌شی کردوه .له‌و شه‌ڕه‌دا شکاوه .نادر له سه‌ر ئه‌وه لێی توڕه بوه و ته‌مێی کردوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه زێده‌که‌ی خۆی .پاشماوه‌ی ژیانی به کشتوکاڵ و هۆنینه‌وه‌ی هۆنراوه بردۆته سه‌ر. گوجەری و بۆره‌که‌یی به میرزا ئه‌لماس خانی که‌ندوله‌یی و شوکور مسته‌فا به میرزا ئه‌لماس خانی که‌ڵهوڕ ناوی ئه‌به‌ن .هیچ کام له‌م نوسه‌رانه ،بۆ سه‌لماندنی زانیاریه‌کانیان ،ئاماژه به هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی پشتپێبه‌ستراو ناده‌ن و، ناوی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو نابه‌ن. له سه‌رده‌می نادر و دوای خۆی ده‌یان کتێبی گرنگ سه‌باره‌ت به ژیان و له‌شکرکێشی و حوکمڕانی و ،گفتوگۆ دیپلۆماسیه‌کانی له گه‌ڵ روسیا و عوسمانی ،نوسراوه ،به‌اڵم له هیچ کام له‌و سه‌رچاوانه‌دا ،تا ئێستا نه‌بیستراوه، باسی ئه‌ڵماس خان وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کی جه‌نگی کرا بێ ،که پێشه‌نگی هێزه‌کانی نادر بوبێ بۆ گرتنی به‌غداد. چه‌ندین مێژوی ئه‌رده‌اڵن له الیه‌ن چه‌ندین نوسه‌ره‌وه نوسراوه ،هه‌مویان باسی نادر شا و ،چونی بۆ سنه و، گۆڕینی والیه‌کانی و ،به‌شداری هێزه‌کانی ئهردهاڵنیان کردوه له له‌شکرکێشیه‌کانی نادر دا ،به‌اڵم که‌سیان ناوی که‌سێکیان به ناوی ئه‌ڵماس خان نه‌هێناوه. ئه‌لماس خان خۆی له "نادرنامه" دا هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه ناکا: له سپاکه‌ی نادردا سه‌رهه‌نگ یا فه‌رمانده‌ی هێزی ئه‌رده‌اڵن بوبێ ،بگره هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه ناکا به‌شداری له‌شکرکێشی و شه‌ڕه‌کانی نادر بوبێ. هه‌روه‌ها هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه ناکا به دڵشکاوی سپای به جێ هێشت بێ و گه‌ڕابێته‌وه زێده‌که‌ی خۆی و، هیچ ئاماژه‌یه‌ک ناکا بۆ ئه‌وه‌ی له الیه‌ن نادره‌وه سزا ،چ جای سزای قورس ،درا بێ.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
به‌رهه‌مه‌کانی ئەمین گوجەری "شاهۆ" لە پێشەکی "شیرین و فەرهاد" ا کە باس لە بەرهەمەکانی ئەڵماس خان ئەکا ئەڵێ نزیکەی 25دانراوی هەیە کە زوربەیان داستانەکانی شانامەن بە شیعری دەهیجایی کردونی بە کوردی لەوانە: لەیال و مەجنون ،خورشید و خەرامان ،بیژەن و مەنیژە ،یازدە رەزم ،برزونامە ،سیاوەش نامە ،نادر و تۆپاڵ، خاوەران ،رۆستەم و زۆراب ،رۆستەم و ئەسفەندیار ،زوحاک و کاوەی ئاسنگەر ،هەفت لەشکر ،جەنگی هەفت ساڵەی رۆستەم لەگەڵ بەوری بەیان ،شیرین و فەرهاد ،رۆستەم و ئەشکەپوس ،فەرامورز و میهراب شا ،برزو فوالدوەند ،رۆستەم و نەهەنگ جەمجەم. بۆره‌که‌یی جگه له "نادرنامه" که ئەڵێ نزیکه‌ی پێنج هه‌زار به‌یته ،ناوی چەند داستانێکی تر ئەهێنێ ،لەوانە: که‌نیزه‌ک و یازده ره‌زم ،خورشید و خاوه‌ر ،شه‌ماڵ و زهالن. شوکور مستەفا جگه له "نادرنامه" ناوی هەندێ دانراوی تری ئەڵماس ئەبا ،لەوانە :خورشید و خه‌رامان و هه‌فت په‌یکه‌ر. د که مال فوئاد لە باسی دەسنوسەکانی کتێبخانەی ئەڵمانیا ئاماژە بە چه‌ند ده‌سنوسی دانراوەکانی ئەڵماس خان ئەکا لەوانە :نادرنامە ،شیرین و فه‌رهاد ،گوربە و موش ،هەروەها چەندین قەسیدە و غەزەل. لە ناو ئەو هەمو بەرهەمە زۆرەی ئەڵماس خان دا ،ئەوەی من ئاگاداری بم ،تا ئێستا تەنیا دو لە دانراوەکانی باڵوکراونەتەوە ،کە ئەمانەن: امین گجری "شاهو" :حکایت شیرین و فرهاد اثر میرزا الماس خان کندولهای ،تصحیح ،مقابله ،شرح احوال شاعر ،انتشارات سینا ،ق‌م)9272( ، شوکور مسته‌فا ،نادرنامهی ئه‌ڵماس خانی که‌ڵهوڕ :به رێنووسی کوردیی باوی ئه‌مڕۆ نووسینه‌وه و فه‌رهه‌نگۆک بۆ دانانی شوکور مسته‌فا .هه‌ولێر.2111 ، باسه‌که‌ی ئێره له سه‌ر ئه‌م بهرههمهیانه.
نادرنامە سه‌ره‌تاکه‌ی به‌م جۆره ده‌س پێ ئه‌کا: قه‌ییوم قادر! قه‌ییوم قادر قادر قودره‌ت قه‌ییوم قادر! حه‌کیم رازق حهکوم حه‌یده‌ر سه‌ڕاف سکه‌ی سه‌د سکه‌نده‌ر به‌مجۆره‌ش کۆتایی پێ هێناوه: یا حه‌ق تۆ حقوق حه‌ق ناسه‌نی رههنمای ره‌هبه‌ر راگهی راسهنی قادر قودره‌ت بێ قیاسهنی حاڵ زان رازی به‌ین باسهنی بینای بێ به‌ده‌ل بێ ههراسهنی خالیق مه‌خلوق یانه‌ی ناسه‌نی مه‌عبود مه‌وجود وه ئیخالسهنی
کارساز کاره‌ی که‌م کاسهنی بێزار جه به‌دان خاس شوناسهنی ئاگاه جه وه‌سواس ئهلخهناسهنی عه‌دڵ عه‌داله‌ت بێ ههراسهنی حه‌ق سان حه‌ق جه قهساسهنی خه‌به‌ردار خاک خوب خاسهنی خه‌به‌ردار حاڵ خان ئهلماسهنی
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
وه چه‌هار کهالم ئایه‌ی کهلیمت دهویدم خان ئه‌ڵماس دایم عیصیانبار یا ره‌ب وه حاجه‌ت شای دوڵدوڵ سوار وه ئاب دیده‌ی زه‌ینه‌لعابدین()277-276
یا حه‌ق وه حاجه‌ت ئیسم عه‌زیمت ئه‌وه‌ل مه‌خلوقات نه‌جات ده‌ی جه نار یا ره‌ب وه حاجه‌ت ئه‌حمه‌د موختار یا ره‌ب وه حاجه‌ت دو دیده‌ی نمین هه‌زاران درود ،هه‌زاران سه‌الم زو ما به‌ر محه‌مه‌د علیه السالم خۆی وه‌اڵم ئه‌داته‌وه که دنیا ،جگه له خوا خۆی ،بۆ که‌س نامێنێ .ئینجا ئه‌پاڕێته‌وه که خوا زه‌ینی رون بکا بۆ ئه‌وه‌ی باسی نادر بهۆنێته‌وه. عاسی عه‌یان بار شومی شهرمهندهت به‌ڵێ ئه‌ی به‌نده‌ی که‌مته‌ر جه به‌نده‌ت نه ده‌رگای داوه‌ر ،دێبای پڕ درهم ئومێدی ئێده‌ن ده‌رگای پڕ که‌ره‌م خاترم خاڵی خار خه‌یاڵ که‌ی! ئایینه‌ی عه‌ینم دایم زواڵڵ که‌ی! جه ده‌رد ده‌وران دنیام بێ غه‌م که‌ی! ده‌رونم وه شه‌وق شه‌فافی شه‌م که‌ی شههدم جه شه‌ربه‌ت سه‌بری سابیر که‌ی رێزانی رازام وه جه‌واهیر که‌ی! بواچون سه‌نای سان سهرمهستان بمانۆ جه یام په‌رێ داستان نه‌زمێ جه نه‌به‌رد نادر یاد که‌ریم رۆحش جه الرهی له‌حه‌د شاد که‌ریم واچون شه‌رحی حاڵ شکه‌سته‌ی نایافت په‌رێ به‌زمی ره‌زم نادره‌ی نایافت(!) سه‌نای جه سفه‌ت سانی سینه چاک چون گه‌نجی گه‌وهه‌ر نمانۆ نه خاک بزانان مانده‌ی خهیااڵن خام چه‌ند سه‌ردار سه‌خت ویه‌رده‌ن جه ئه‌یام()96 ئه‌ڵماس خان ئه‌چێ بۆ سه‌یران .رێی ئه‌که‌وێته که‌ناری قه‌اڵی قه‌نده‌هار .ئه‌که‌وێته گفتوگۆ له‌گه‌ڵی .سه‌ره‌تای داستانه‌که‌ی ده‌س پێ ئه‌کا: سه‌یرانی سارا رۆژێ وه عه‌زمی سه‌یرانی سارا وه ئه‌مر ئومور داره‌نده‌ی دارا رۆحم جه ره‌وه‌ند راگهی ویارا دیم قه‌درێ قه‌لعه‌ی قه‌اڵی قه‌ڕنی قاڵ مانده‌ی زه‌مانه‌ی کۆهنهی کۆهنه ساڵ()97
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
قه‌اڵ دیده‌نیه‌کانی خۆی بۆ ئه‌گێڕێته‌وه و ،باس ئه‌کا چه‌ند گه‌وره و سه‌رداری دیوه تا دێته سه‌ر نادر شا .ئینجا به زمانی قهاڵکهوه ئه‌که‌وێته گێڕانه‌وه‌ی بیۆگرافی نادر له شێوه‌ی داستان دا. له کۆتایی داستانه‌که‌دا به زمانی قهاڵوه ئه‌ڵێ: ویه‌رده‌ی ئه‌یام ئیده‌ن حهواڵم دمای نادر شا وه‌ی تهورهن حاڵم ها واتم په‌رێت حهوااڵن ته‌مام حااڵتم ئیده‌ن ،باقی وه سسهالم شنهفتم حه‌واڵ ژه قه‌اڵی بن زول دود سۆی سینه‌م به‌رشی ژه کابول()271 چه‌ند سه‌رنجێ له تێکسته چاپکراوه‌که‌ی "نادرنامه" "نادرنامهی ئه‌ڵماس خانی که‌ڵهوڕ" شوکور مسته‌فا ساڵی 2111له هه‌ولێر "به رێنوسی باوی ئه‌مڕۆ" نوسیوێتیه‌وه و "فه‌رهه‌نگۆک" ی بۆ داناوه و ،باڵوی کردۆته‌وه. شوکور مسته‌فا به باڵوکردنه‌وه‌ی "نادر نامه" کارێکی گه‌وره‌ی کردوه .داستانه‌که‌ی له کونجی فه‌رامۆشی ده‌رهێناوه و زیندوی کردۆته‌وه ،به‌مه‌ش گه‌نجینه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی پڕ له گه‌نج و گه‌وهه‌ری له تاریکیه‌وه هێناوه‌ته به‌ر روناکی و ،بۆته سه‌رچاوه‌یه‌کی به که‌ڵک ،بۆ مێژونوسی ئه‌ده‌بی کوردی ،بۆ لێکۆڵیاری زمانه‌وانی ،جوگرافی، ته‌نانه‌ت بۆ کارکه رانی بواری سۆسیۆلۆجی و ئەتنۆگرافی و ئه‌نترۆپۆلۆجی .به‌اڵم ئه‌گه‌ر به چاوی ره‌خنه‌ییه‌وه سه‌یری ئه‌م رونوسه چاپکراوه بکرێ: یه‌که‌م ،له به‌ر ئه‌وه‌ی شوکور مسته‌فا زمانی ئه‌ڵماس خانی باش نه‌زانیوه ،ره‌نگه رونوسهکهی به‌رده‌ستیشی باش نه‌نوسرابێته‌وه ،ئه‌گه‌رچی خۆی نوسیوێتی که داستانه‌که‌ی هێناوه‌ته سه‌ر "رێنوسی باوی کوردی ئه‌مڕۆ" به‌اڵم له زۆر جێگه وشه‌کان شێواون ،یان وا نوسراونه‌وه مه‌عنایه‌کی تر ئه‌به‌خشن، یان هه‌ر مه‌عنایان نیه .هه‌ڵه‌ی چاپ یش بۆته سه‌ربار .هه‌ندێ وشه پارچه بون .جگه له‌مه‌ش ده‌یان به‌یت له‌تێکی نوسراوه ،له‌ته‌که‌ی تری ته‌واو نه‌کراوه ،یان به هه‌مان قافیه زیاتر له ده‌یان جار دوباره بۆته‌وه. شوکور مسته‌فا ،له نوسینه‌کانی دا چ وه‌رگێڕانه‌کانی و چ نوسینه‌کانی خۆی ،ته‌نانه‌ت له پێشه‌کی ئه‌م دوه‌م، کتێبه‌ش دا ،بۆچون و شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌بوه له دروستکردنی زمانی یه‌کگرتوی کوردی دا ،له‌مه‌ش دا هه‌وڵی داوه ،له نوسینه‌وه‌ی دا به رێنوسهکهی خۆی ،هه‌ندێ وشه و رسته له گه‌ڵ کوردیه‌که‌ی خۆی دا بسازێنێ. سێیه‌م ،ئه‌م تێکسته پێویستی به‌وه‌یه ،له‌گه‌ڵ رونوسی تری نادرنامهدا به‌راورد بکرێ ،وشه‌کانی ،رسته‌کانی، به‌یته ناته‌واوه‌کانی ،قافیه دوباره‌کانی ،راست بکرێنه‌وه .ده‌ستی ده‌ستکاری و گۆڕین ،به‌م تێکسته‌وه دیاره .له روی زمان و ،رێزمان و ،رێنوس و ،لێکدانه‌وه‌ی وشه‌کانی پێویستی به راستکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر هه‌یه .میرزا ئه‌ڵماس خان به‌م داستانه‌دا ده‌رئه‌که‌وێ ،شاعیرێکی به توانا و ،رۆشنبیرێکی جوگرافی و مێژویی و جه‌نگی ،خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی زمانه‌وانی ده‌وڵه‌مه‌ن بوه ،هه‌ندێ له خه‌وش و الوازیهکانی تێکسته‌که‌ی له هی ئه‌و ناچێ ،به‌ڵکو له هی ده‌سکاری نوسه‌ره‌وه‌ی رونوسهکانی دوای خۆی ئه‌چێ. 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
چوارەم ،وەکو ئەمین گوجەری لە دوا الپەڕەی چاپی "حیکایەتی شیرین و فەرهاد" ا ئاماژەی پێ کردوە، ئەویش "نادر نامە" ی ساغ کردۆتەوە و ئامادەی کردوە بۆ چاپ .بە پێی لێکۆڵینەوەکەی د کەمال فوئاد دو نوسخەی دەسنوسی "نادرنامە" لە کتێبخانەی ئەڵمانیادا هەیە و ،نوسخەیەکی تریش لە کتێبخانەی نادرشادا لە شاری مەشهەد هەیە. لە یەکێ لە نوسخەکانی ئەڵمانیا بەیتێکی تێدایە ئاماژە بە ساڵی دانانی نادرنامە ئەکا ،ئەڵێ: نبرد نادر آوردیم و سو سنه هزار و سه پنجا و سه نه ساڵی هه‌زار و سێ جار پەنجا و سێ جار نۆ ئەکاتە ساڵی 9977کۆچی. بەراوردکردنی ئەم نوسخە جیاوازانە لەگەڵ یەکتری ،لە چاپکردنەوەی داستانەکەدا ،کارێکی زانستی باش ئەبێ. پێنجەم ،ئەمین زەکی لە "تاریخی کورد و کوردستان" دا و ،عەالدین سجادی لە "مێژوی ئەدەبی کوردی" دا ناوی "نادر و تۆپاڵ" ئەبەن .وەکو دەرئەکەوێ "نادر و تۆپاڵ" و "نادرنامە" دو سەرناون بۆ هەمان داستانی دانراوی میرزا ئەڵماس خان. کورته‌ی داستان باسی هاتنی ئه‌فغان ئه‌کا و ،باسی گه‌مارۆدانی ئه‌سفه‌هان و گرتنی شا سوڵتان حسه‌ینی سه‌فه‌وی و کوشتنی و تااڵنکردنی ده‌ربار و سهروسامانهکهی و ژن و که‌نیزه‌که‌کانی ئه‌کا .له گێڕانه‌وه‌که‌ی دا هه‌وڵی داوه ئه‌فغان به دڕنده و سته‌مکار و ،دهرباریانی شا و ئێرانیان به گوناه و سته‌ملێکراو وێنا بکا. سه‌راسیمه سه‌ر نه سوجده‌ی نماز شاه سوڵتان حوسه‌ین نه‌وه‌ی سه‌رفراز دهورش دان حه‌سار ده‌س وه تیغی کین نه‌عره که‌رده‌ن لێش ئه‌فغانی بێ دین وارانن پێش دا حه‌ربه‌ی بێ سامان ناسقهن باوه‌ر و شهاده‌ت ئیمان خێزیا جه گه‌ردون نه‌زره‌ی نهزاره()21 گه‌ردن جه ئه‌لماس که‌رده‌ن سه‌د پاره جودا که‌رده‌ن سه‌ر سه‌رهه‌نگ ده‌وران وه ئه‌لماس تیغ بڕنده‌ی بڕان نیان نه پای ته‌خت دیوان ئه‌شره‌ف ئه‌فغان سکه‌ی سه‌ر شاحوسێن نه کهف ده‌سته‌اڵت ده‌ست به‌گله‌ران نوی(!) ده‌لنگ داوازان دلێران نوی ..... سپای بێ سفه‌ت رژیانه حه‌ره‌م جه‌و دما ئه‌فغان په‌ی دێبا و درهم زایه‌ڵه‌ی زاری حه‌ره‌مخانه‌ی شا رۆز ره‌ستاخێز ،مه‌حشه‌ر بی وه پا زه‌لزه‌له‌ی زوڵمات یاوا وه گه‌ردون سه‌راپه‌رده‌ی شا که‌رده‌ن سه‌رنگون سهداش وه سه‌مای هه‌فته‌مین یاوا واوهیال و رۆڕۆی تفاڵنی ساوا چهمهرهش جه چه‌رخ هه‌فته‌م ویارا زاریی زهلیالن ،مه‌حبوبی دارا سهرپهنجهش نه ده‌ست ئه‌فغانی بێ دین کاڵوزهڕینان جامی جه‌م جه‌مین کێشان وه کێشان به‌رده‌ن وه به‌رده بانوی بانوان په‌روه‌رده‌ی په‌رده سپای سته‌مکار به‌رده‌ن وه ئه‌سیر خاسه که‌نیزان کۆی کاڵف زنجیر شێران وه شمشێر جودا که‌رده‌ن سه‌ر ساده ساقییان سوراحی ههجهوهر شکه‌م شکاوان وه تیغی سهنگبڕ مهحبوبان خاس حامیله‌ی زگپڕ قاپ و فه‌رش و مهرش به‌رده وه تاراج گه‌نجی خه‌زێنه ،تهاڵ و ته‌خت و تاج 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
نه‌سڵی شا سه‌فی ته‌مامی جه تیخ
به‌ردی بونیادش ئاوه‌رده‌ن جه بیخ()26
داگیرکردنی ئێران له الیه‌ن ئه‌فغانه‌وه هه‌لی بۆ عوسمانی ره‌خساندوه خۆیان به میراتگری ئێران و شاکانی دابنێن و ،به ده‌رفه‌تی بزانن تۆڵه‌ی رابوردو له رافزیانی ئێرانی بکه‌نه‌وه .هێز ساز ئه‌که‌ن په‌الماری ئێران ئه‌ده‌ن ،له ئه‌فغانیه‌کان خراپتر به سه‌ر ئێرانیان ئه‌هێنن .هێزه‌کانی عوسمانی و هێزه‌کانی ئه‌فغان به‌رامبه‌ر به یه‌کتری رائه‌وه‌ستن ،ئه‌بێ به شه‌ڕیان .عوسمانی ئه‌شکێن. هه‌ندێ سه‌رنجی گشتی یه‌که‌م :وێناکردنی که‌سایه‌تی نادر داستانه‌که بیۆگرافی نادره ،به پێی گێڕانه‌وه‌ی دانه‌ر نادر که‌سایه‌تیه‌کی جه‌نگاوه‌ره ،له پێناوی پاراستنی ئیران دا هه‌میشه له شه‌ڕدا بوه ،له شوانێکی سواڵکهرهوه بۆته شایه‌کی مه‌زن و ،به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی ئه‌م سه‌روه‌ریه‌یان بۆ پێکه‌وه ناوه سپڵه بوه ،له سه‌ر پچوکترین سه‌رپێچی بێ به‌زه‌ییانه چاوی ده‌رهێناون ،خه‌ساندونی ،ده‌ست و پێی بڕیون ،کوشتونی .به‌اڵم داستانه‌که له هیچ کوێیه‌کی دا توخنی الیه‌نه تایبه‌تیه‌کانی که‌سایه‌تی و دیوی ناوه‌وه‌ی ژیانی نادر نه‌که‌وتوه ،بۆ نمونه سه‌رچاوه مێژوییه‌کان ئه‌ڵێن: نادر ،له پۆشینی جلوبه‌رگ دا ساده بوه. له خواردن دا چڵێس و زۆرخۆر نه‌بوه ،به زۆری برێشکه‌ی نۆکی بر‌ژاو له گیرفانی دا بوه. شه‌وانه چه‌ند پیاڵه‌یه‌ک شه‌رابی خواردۆته‌وه. تا راده‌ی چاوچنۆکی حه‌زی له زێڕ و زیو و خشڵ و کۆکردنه‌وه‌ی پول و پاره کردوه. زۆری حه‌ز له ئافره‌ت بوه .وه‌کو ئه‌ڵێن تا چه‌ند ساڵێ پێش مردنی هه‌ر شه‌وه‌ی کچێک‌یان بۆ بردوه ،هه‌رچه‌ند ئه‌مه له‌وانه‌یه هه‌واڵێکی دروستکراو بێ ،به‌اڵم له کۆتایی ژیانی دا 22ژنی هه‌بوه. له نادرنامهدا باسێ له‌مانه نیه. بڕوانە :مریـم نژاد اکبری مهربان ،نادر شـاه و سلسله افشار ،تهران ،کتاب پارسه .9286 ،ل .916 دوه‌م :وێناکردنی که‌سایه‌تی ئێرانی به‌شێکی زۆری شاهنامه‌ی فیرده‌وسی ناکۆکی ئێران و توران ئه‌گێڕێته‌وه .ئه‌یه‌وێ سه‌روه‌ری و گرنگی ئێران و ده‌بده‌به‌ی شاهه‌کانی و ،قاره‌مانێتی پاڵه‌وان و له‌شکره‌کانی زل بکا. ئه‌ڵماس خان نادرنامهی له شانامه‌وه وه‌رنه‌گرتوه ،ئه‌گه‌رچی له داڕشتن و زمان دا ،له ستایلی هۆنینه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی دا ،نه‌گه‌یشتۆته ئاستی فیرده‌وسی ،به‌اڵم به هه‌مان گیانی ئێرانییانه‌ی فیرده‌وسی داستانه‌که‌ی خۆی هۆنیوه‌ته‌وه: وروژاندنی سۆزی ئێرانی بون ،گیانبازی له پێناوی سه‌روه‌ری ئێران دا ،په‌سنی ئازایه‌تی جه‌نگاوه‌ره‌کانی و خۆبه‌زلزانی ئێرانی .له به‌رامبه‌ردا خوڵقاندنی رق و کینه له ده‌رونی ئێرانی دا دژی ره‌گه‌زه نهئێرانیهکانی ئه‌فغان ،ئوزبهگ ،بلوچ ،داغستانی و ،توران ،که‌مه‌به‌ستی عوسمانی و تورک بوه ،سوکایه‌تی پێ کردن و ،به چاوی سوک سه‌یرکردنیان.
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
سێیه‌م :سیناریۆی شه‌ڕه‌کانی ئه‌ڵماس خان هه‌ندێ له نه‌به‌رده گه‌وره‌کانی پێش نادر و سه‌رده‌می نادری گێڕاوه‌ته‌وه .ره‌وتی روداوه‌کانی شه‌ڕه‌کانی هه‌موی له یه‌ک ئه‌چن و ،الپه‌ڕه‌کانی شه‌ڕه‌کانی به هه‌مان شێوه‌ی له یه‌کچو دوباره بونه‌ته‌وه، به‌مجۆره: سازدانی هێز :له هه‌مو الیهکهوه هیز هاتون ،بۆ پیشاندانی گه‌وره‌یی سپاکه و ،به‌شداری هه‌مه‌الیه‌نه‌ی گه‌له‌کانی ئێران ،ناوی ژماره‌یه‌کی زۆر قه‌وم و قه‌بیله ،تیره و هۆز ،گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی ریز کردوه ،تیپه‌کانی به ناو ژماردون باسی دابه‌شکردنی پاره ،جلوبه‌رگی شه‌ڕ ،چه‌ک و تفاقی جه‌نگی کردوه دابه‌زینی له‌شکری ههردوال بۆ مه‌یدانی جه‌نگ و ریزبه‌ستنی ههردوالی شه‌ڕه‌که به‌رامبه‌ر به پێکادان : یه‌کتری .لێدانی شه‌یپوری ده‌سپێکردنی شه‌ڕ .کوشتار تا یهکالییکردنهوه شه‌ڕ به سه‌رکه‌وتنی الیه‌ک و شکانی الیه‌که‌ی تر. ئه‌نجام :
تااڵنکردنی کامپه‌کانی الیه‌نی شکاو و ،تااڵنکردنی شاره داگیرکراوه‌کان بڕینی سه‌ری دوژمنه‌کان و دروستکردنی کهلهمنار کۆکردنه‌وه‌ی دیله‌کانی دوژمن زه‌وتکردنی ژن و مناڵ و که‌نیزه‌که‌کانی الیه‌نی شکاو ،دابه‌شکردنیان به سه‌ر سپاییانی هێزی سه‌رکه‌وتودا پێ ناچێ ئه‌ڵماس خان شاره‌زاییه‌کی زۆری له نه‌خشه‌ی جه‌نگی و تاکتیک و هونه‌ره‌کانی دا ههبوبێ ،له‌م شه‌ڕانه‌دا چه‌ندین جۆر تاکتیکی جۆراوجۆر به کار هاتوه ،به‌اڵم هیچیانی به جۆرێ نه‌گێڕاوه‌ته‌وه ،که سه‌رنجی وه‌رگر به تایبه‌تی رابکێشێ ،یان شاره‌زایی ئه‌و ده‌ربخا له هونه‌ری جه‌نگین دا.
چواره‌م :کوردستان و نادر نادر له له‌شکرکێشیه‌کانی دا بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی به خۆی و هێزه گه‌وره‌که‌یه‌وه چه‌ند جارێ به کوردستان دا تێپه‌ڕیوه .قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌کانی ئه‌رده‌اڵن و بابان و سۆرانی شێالوه .به‌اڵم نادرنامه هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌و روداوانه ناکات .وه‌کو مێژونوسه‌کانی ئه‌رده‌اڵن باسیان کردوه نادر چه‌ند جارێ چۆته سنه: جاری یه‌که‌م ،ساڵی 9912ک دوای شکاندنی له‌شکری عوسمانی له‌شكری نادرشا چۆته ناو سنه‌وه .له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌اڵن سوبحانویردی خانی كردوه به فه‌رمانڕه‌وای كوردستان و ئهیالهتهكهی پێ سپاردوه. جاری دوه‌م ،ساڵی 9917ک له كاتی لهشكركێشیدا بۆ سه‌ر شیروان چوته سنه .سوبحانویردی خان و ئه‌عیانی سنه به‌پیریه‌وه چون و ،سوبحانویردی لهكۆشكهكهی خۆیدا جێگه‌ی حه‌سانه‌وه‌ی بۆ نادر ئاماده كردوه .نوسه‌ری (تحفه )927 :گفتوگۆیه‌کی نادر و سوبحانویردی ئه‌گێڕێته‌وه که گێڕانه‌وه‌ی لێره‌دا ره‌نگه بێ جێ نه‌بێ: "بۆ رێز لێ نانی له‌ده‌می تهالرهكهدا به‌پێوه راوه‌ستابو .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوبحانویردی خان پیاوێكی ریش سپی و كامڵ بوه ،نادر شا دوای ده‌ربڕینی مهكاریم و میهره‌بانی پێی ئه‌ڵێ:
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
"مامه! ئێمه نه‌هاتوین جێگه‌ی تۆ زه‌وت بكه‌ین .تهالرهكهتان ئه‌وه‌نده فراوانه جێگه‌ی سه‌ڵته‌نه‌تی من و حكومه‌تی تۆی تێدا ئه‌بێته‌وه وه‌ره سه‌ره‌وه (مسكن وسیع است ای عمو ما گوشه‌ی تو گوشه‌ی) " به‌م شێوه جوانه رێگه‌ی دانیشتنی ئه‌داو پاشان ئه‌ڵێ: "والی! نامانه‌وێ ببینه هۆی زه‌ره‌رو زه‌حمه‌تی ئێوه‌و ره‌عییه‌ت .به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست نان و دۆیهكمان به‌رێ" سوبحانویردی خان لهوهاڵم دا 91هه‌زار مه‌ن رۆن كه له‌و رۆژانه‌دا بایی نزیكه‌ی 5هه‌زار تمه‌ن بو له‌گه‌ڵ 91 هه‌زار تمه‌ن زێڕی نه‌ختینه‌ی پێشكه‌ش كرد‌و هه‌مو پێویستیه‌كانی تریشی جێبه‌جێ كرد ..ئه‌مه بو به‌هۆی خۆشنودی و ره‌زایه‌تی نادرشا .له كاتی نانی نیوه‌ڕۆدا رێگه به والی ئه‌دا نانی له‌گه‌ڵ بخواو له سه‌ر سفره‌كه نه‌ختێ له‌گه‌ڵی ئه‌دوێ ،فه‌رمویه‌تی: "بۆ فراوان كردنی تیۆل و ئیداره و پایه و ئیمتیاز هه‌ر تهمهننایهكت هه‌یه بیڵێ!" سوبحانویردی له وه‌اڵم دا ئه‌ڵێ: "جگه له سه‌المه‌تی حه‌زره‌تی نادری داوایه‌كی ترم نیه .بیستومه ترشیاتی عه‌نبه له كارگه‌ی پیرۆز دا ده‌س ئه‌كه‌وێ و ترشیاتێكی خۆشمه‌زه و به‌تامه .ئه‌گه‌ر یه‌كدو گۆزه مه‌رحه‌مه‌ت بكه‌ی بۆ من له هه‌مو شتێ چاكتره". نادرشا زه‌رده‌خه‌نه ئه‌یگرێ و فه‌رمانی داوه چه‌ند گۆزه‌یه‌ك ترشیاتی عه‌نبه بنێرن بۆ ماڵی والی. مێژونوسهكانی ئه‌رده‌اڵن ئه‌مه به‌وه له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن كه گوایه سوبحانویردی "ته‌بیعه‌تی قانع و كه‌م ته‌ماع و زۆر زاهید و ساده له‌وح بوه" ،به‌اڵم نادر شا ئه‌م وه‌اڵمه‌ی به نیشانه‌ی بوده‌ڵه‌یی و لێ نه‌هاتویی سوبحانویردی خان دائه‌نێ( .تحفه.)928-927 : نادرشا ،له‌سه‌ریه‌ك چه‌ند جارێ سوبحانویردی خانی داناوه‌و البردوه: جاری یه‌كه‌م ،مسته‌فا خانی برای له‌جێگه‌ی دانا ( 9911ک) .به‌اڵم مسته‌فا خه‌ڵكی ئازار ئه‌داو زوڵم و زۆرداری لێ ئه‌كردن ،پاش چه‌ند مانگێ خه‌ڵك لێی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و هاواریان بۆ نادرشا برد .نادر مسته‌فای لێ خست و بۆ جاری دوه‌م ،سوبحانویردی خانی دانایه‌وه ( 9911ک)( .تحفه.)921 : ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی ئه‌رده‌اڵن له‌و رۆژگاره‌دا (مستوره )11 :ئه‌نوسێ" :به‌بۆنه‌ی ئاژاوه‌و ئاشوبه‌وه واڵت وا وێران ببو ،به‌جارێ داری به‌سه‌ر به‌ردیه‌وه نه‌مابو .بوجه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌جارێ كز ببو به‌شی هیچی نه‌ده‌كرد .به‌م جۆره واڵت به‌جارێ وێران ببو".. جاری دوه‌م ،كه له‌سه‌فه‌ری هیندستان گه‌ڕایه‌وه خان ئهحمهدخانی كوڕی له‌جێگه‌ی دانا ( 9952ک) .له‌و كاته‌دا ژنی سوبحانویردی به‌بارمته لهئهسفههان بو ،داوای له‌خۆیشی كرد بچێته ئهسفههانو چو .خان ئه‌حمه‌دی له‌جێگه‌ی دانا( .مستوره )15 :به‌اڵم نادر پێویستی به‌له‌شكری ئهردهاڵنو خان ئه‌حمه‌د بو بۆ له‌شكركێشی بۆ سه‌ر داغستان ،بۆیه خان ئه‌حمه‌دی بانگ كرده‌وه‌و دیسان سوبحانویردی بۆ جاری سێیه‌م دانایه‌وه (9951ک). جاری سێیه‌م ،كه له‌سه‌فه‌ری داغستان گه‌ڕایه‌وه نادر شا سه‌رله‌نوێ سوبحانویردی خانی الداو ،خان ئهحمهدخانی كوڕی له‌جێگه‌ی دانا ( 9955ک) .به‌اڵم خان ئه‌حمه‌دخان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ماری دانه‌وێڵه‌ی نادرشای شكاندبو ،له‌ترسی سزای شا هه‌اڵت بۆ ناو عوسمانی .نادر كه بهههاڵتنی خان ئه‌حمه‌دی زانی، سوبحانویردی دور خسته‌وه بۆ تاران ( 9956ک) و ،كابرایه‌كی به‌ناوی حاجی مهوالویردی خانی قاجاره‌وه كرد به‌والی ئه‌رده‌اڵن ( 9957ک) .مهوالویردی شیعه‌یه‌كی توندڕهوبو .زوڵمی زۆری له‌خه‌ڵك ئه‌كرد .خه‌ڵك هاواریان لێ هه‌ڵساو سكااڵیان برده به‌ر نادر .نادر مهوالویردی لێخست و سوبحانویردی خانی بۆ جاری چواره‌م دانایه‌وه ( 9958ک).
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
وه‌كو (مستوره )11 :نوسیوێتی" :خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئه‌رده‌اڵن كه له‌ترسی شۆڕشێكی له پاش رۆیشتنی خان ئه‌حمه‌دخان كهوتبۆوهو واڵتی به‌جارێ گرتبۆوه‌و له‌ده‌ست زۆرداری‌و سته‌مكاریی نادرشا كه‌هه‌ریه‌كه بهالیهكدا باڵوهی لێ كردبو لهواڵت هه‌اڵت بون ،هه‌مو گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان…". نادرشا ئه‌مجاره‌یان هێزێكی چه‌ند هه‌زار كه‌سی لهئهفغانی و خۆراسانی له‌گه‌ڵ چه‌ند كاربه‌ده‌ستی باوه‌ڕپێكراوی خۆی له‌گه‌ڵ نارد بۆ كوردستان .پاشتر نادرشا ،میرزا ته‌قی خانی گولستانه ،مامی نوسه‌ری "مجمل التواریخ" یشی نارد .میرزا ته‌قی "مسته‌وفی" واته به‌رپرسی كاروباری كۆكردنه‌وه‌ی باج و سه‌رانه بو. ئه‌م هێزه تاكوژرانی نادرشا ( 9961ک) له‌كوردستان بون .له‌و ماوه‌یه‌دا زوڵم و زۆرێكی زۆریان له‌خه‌ڵك كردوه .له‌ترسی نادرشا ،نه والی وێراوێتی به‌رهه‌ڵستییان بكا‌و نه كه‌سی تر .به‌اڵم كه هه‌واڵی كوژرانی نادر گه‌یشتۆته سوبحانویردی ،پێش ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له‌ناو خه‌ڵكدا باڵوببێتهوهو ،ببێته هۆی وروژانی خه‌ڵك‌و په‌الماردانی هێزی بێگانه ،سوبحانویردی سه‌ركرده‌ی هێزه‌كه‌ی بانگ كردوه و داوای لێ کردوه تا خه‌ڵك بهههواڵهكهیان نه‌زانیوه ،بۆ ئه‌وه‌ی توشی هیچ بهاڵیهك نه‌بن ،خۆیان ده‌رباز بكه‌ن .هێزه‌كه به‌شه‌و شاریان به‌جێهێشتوه و رۆیشتون( .تحفه.)911-912 : به‌اڵم (گلستانه ،)927 :سوبحانویردی ،له‌مه‌دا به‌وه تاوانبار ئه‌كا ،كاتێ كهمیرزا ته‌قی گولستانه له‌سنه‌وه به‌ڕێ ئه‌كه‌وێ بۆ كرماشان ،ئه‌م به‌نهێنی هه‌واڵی بۆ هه‌ندێ له‌سه‌رانی ئێلهكانی زه‌ندی كه‌ڵه‌شێره ناردبێ ،رێگه‌ی پێ بگرن ده‌سكه‌وت به‌نیوه‌یی روتی بكه‌نه‌وه‌و بیكوژن .له‌رێگه روت ئه‌كرێته‌وه ،به‌اڵم ناكوژرێ. پێنجه‌م :تێوهگالنی فرهالیهن دانه‌ر له قۆناغه جیاوازه‌کانی داستانه‌که‌ی دا سه‌دان ناوی جۆراوجۆری ،به دوای یه‌ک دا ،ریز کردوه ،له‌وانه: ناوی سه‌دان شا ،سوڵتان ،پاڵه‌وان ،گه‌وره‌پیاوی مێژو ناوی سه‌دان تیره ،تایه‌فه ،قه‌وم ،میله‌ت ...ئه‌با: لولو لهڵاڵرهی کوردان قوچان ئه‌فغان و ،ئوزبه‌ک ،شمشێر کهردجان بلوج ،کۆکهالن ،قهڵماخ ،قازاخ ته‌که و تورکمان ،یه‌موت و قهمچاخ سانی سیستان ،زاڵی زابولی تا جه هند و سند ،کابول ،کابولی ئه‌رمه‌ن ئه‌رمانی ،له‌زگی و داغستان گورجی میله‌تان ،ئاتهشپهرستان ههفتلهنگ ،چهارلهنگ ،کۆی به‌ختیاری فارسی ،عیراقی ،قه‌جه‌ر ،ئه‌فشاری ....هتد()991 ناوی سه‌دان تیپی الکانی به‌شداری شه‌ڕه‌کان ئه‌با: تیپێ جه عه‌ره‌ب ،شوری شه‌ڕ ئه‌سه‌ر تیپێ جه رۆمی ،تیپێ جه ته‌ته‌ر تیپێ جه مه‌که ،مه‌ردانی نامی تیپێ جه میسری ،تیپێ جه شامی به دوای یه‌ک دا ناوی ده‌یان تیپی تری تیره و هۆز و خێڵ و نه‌ته‌وه و شار و ناوچه ریز ئه‌کا ....هتد()925 ناوی ده‌یان شاعیری ئێرانی ئه‌با: ئه‌وه‌ڵ بار په‌ی شیعر شاعیران پێش فه‌ردی فیرده‌وسی ،نه‌زمی نیزامی ده‌هری ده‌هله‌وی ،له‌علی لهبڕێزی .....هتد()276 222
ئاخر په‌ی به‌نده‌ی زاری خاتر رێش که‌لیمه‌ی که‌لیم ،جه‌وابی جامی حیفزی حافزی ،شه‌مسی ته‌برێزی
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
نادرنامه سه‌دان وشه‌ی جه‌نگی و ناوی تیره و نه‌ته‌وه و شوێنی مه‌یدانی شه‌ڕه‌کانی تێدایه .ئه‌هێنێ هه‌وڵی زۆرتر بدرێ بۆ پیداچونه‌وه و راستکردنه‌وه و به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ رونوسی تردا و ،لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژویی و ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی له سه‌ر بکرێ. ئه‌و هه‌مو ناوه ئه‌گه‌ر نیشانه بێ بۆ فراوانی رۆشنبیریی و ئاگاداری و ،به‌رزیی ئاستی زانیاری دانه‌ره‌که‌ی و، نیشانه بێ بۆ هه‌مه‌گیری نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی شه‌ڕ و له‌شکرکێشیه‌کانی نادر ،ئه‌وا بۆ وه‌رگر جگه له سه‌ره‌گێژی سودێکی تری پێ ناگه‌یه‌نێ ،به تایبه‌تی که زۆری ناوه‌کان بۆ وه‌رگرێکی ئاسایی نه‌زانراو و نه‌ناسراو و نه‌بیستراون. شەشەم، زه‌مانی شه‌ڕه‌کانی به نادیاری هێشتۆته‌وه ،رۆژ و ساڵی روداوه‌کانی دیاری نه‌کردوه.
گوڵچنینێ له نادرنامه دنیا دهمێوهن! ئه‌ڵماس خان سه‌ره‌تای داستانه‌که‌ی به سپاسگوزاری یه‌زدان ده‌س پێ ئه‌کا .گله‌یی له زه‌مانه ئه‌کا .بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ که دنیا بۆ که‌س نامێنی ،ناوی سه‌دان گه‌وره‌پیاوی چاک و خراپی مێژو ،به تایبه‌تی که‌سایه‌تیه ئه‌فسانه‌یی و راسته‌قینه‌کانی شانامه ،ئه‌هێنێ و ئه‌پرسێ ئه‌مانه له کوێن و چی‌یان لێ هات: کۆ شی فه‌ره‌یدون ئه‌و تاج و کاڵ‌و؟ ته‌نته‌نه‌ی ده‌وران شای ئه‌فراسیاو؟ نرکه‌ی نه‌ریمان په‌شه‌نگ بن په‌شه‌نگ؟ قه‌هری قه‌هره‌مان ،هجومی هۆشه‌نگ؟ ... ته‌وری ته‌به‌ردار ،تاوی تههمهتهن مه‌ردیی مه‌نوچه‌هر ،ره‌زمی رۆبیته‌ن ... به‌دیی به‌خته‌نه‌سر ،قه‌زای قهیتوس کۆ گهردنکهشان کهشافی کاموس؟ ده‌وری دهقیانوس ئه‌یامی ئه‌زره‌ق یه‌هودی یه‌زید شه‌معون سهشهق تۆ مده‌ی زینه‌ت ،زێبای زیب و زشت که‌ریم! کاری تۆن که‌رامه‌تان گشت کۆ تاج تۆمار ته‌ختی کهیانان؟ به‌ور و په‌هله‌وان خان و سوڵتانان؟ وه‌نه‌م زاهیره‌ن چه‌رخی نیلی ره‌نگ! شیشه‌ی شادیشان تۆ دای نه روی سه‌نگ حهقهن تۆ غه‌نیم خانه‌دانانی خاپوری خانه‌ی که‌ی کهیانانی قومش چون که‌ردی ،گه‌ردون نه ئهفالک سان سه‌رداران سپهردی به خاک مهعلومهن مه‌وجود سڕی سوبحانی 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
دنیا دهمێوهن هه‌ر وێت مهمانی! که‌س نه سای چه‌رخت شادی نه‌که‌رده‌ن سه‌ران سه‌رداری ئه‌و سه‌ر نهوهردهن چه‌رخت چهمهرهن گاه زێبا ،گاه زشت گێجی گه‌ردونت هه‌ر ها نه گهردشت گاه مونعیم مه‌منون ،گاه نهگهدایی گاه شاهان نه خه‌شم ،گاه شاه نه شایی گاه خامۆشی خاک نه توربه‌ت ئه‌سیر گاه پههلهوانان داوه‌ی دارگیر ساحێب سه‌ر بیسات تۆ خاس مه‌زانی()95 پادشای شاهی که‌ره‌م ئه‌رزانی لە شوێنێکی تردا ئەڵێ: بازاڕی ده‌وران ئینه خدێشهن جه قالو بهال باوه‌ریم ئه‌و یاد ده‌وران دهورانهن ،ده‌س بااڵ ده‌س
هه‌ر ساتێ سه‌ودای سامانی وێشه‌ن که‌س تا سه‌ر نه سای چهرخش نه‌وی شاد تا سه‌ر نه‌دارۆ به‌قایه وه که‌س()959
له جێگایه‌کی تردا ئه‌ڵێ: چه‌رخ چه‌پی گه‌رد گێجش نهیارهن نه تالع هه‌رکه‌س مهنویسۆ نه‌خشێ گاه سه‌ران سه‌ردار ،گاهێ سه‌رنگون گاه مونعیم موفلیس ،گاه گه‌دا مه‌منون هه‌ر پۆسهن بازاڕ مامه‌ڵه‌ی گهردشت باوه‌ر وه خاتر شاهانی که‌ی که‌ی تۆ بااڵتهر نیت جه شاهانی شاد ... گه‌ردش گه‌ردون ئینه کارشهن
هه‌ر سات سه‌ودایه نه بازاڕشهن()969
نمونه به چاره‌نوسی نادر ئه‌هێنێته‌وه: هه‌ر پۆسهن کارش چه‌رخ چه‌پگه‌رد ئاشوب ئهفالک پڕ مه‌کر ئه‌فسون گاه شا ،گاه گه‌دا ،گاه سوڵح و گاه جه‌نگ گاه وه فه‌ڕ و ناز ،گاهێ وه دڵواز گاه وه عه‌یش و نۆش باده‌ی گوڵناری گاه وه جۆش کین ،هه‌ی هجوم جه‌نگ! گێج گه‌ردونه‌ن ساڵێ جه سه‌د تار چه‌رخ دهورانهن گهردشت گه‌ردون ئه‌ل قیصه نادر سه‌رنگون که‌رده‌ن هونی قهنیمان جه هونش وه‌رده‌ن
بازیچه‌ی بازاڕ ساحیب نه‌قش به‌رد مامه‌ڵه‌ی میزاج گهردشت گه‌ردون گاه خه‌ریک خاک سه‌ر نه سه‌رای سه‌نگ گاه سه‌ر نه سه‌ران ،بێ قورب و بێ ناز گاه لهب خوشک خون نه خاک خواری گاه نگون خاک خونین اللهڕهنگ ده‌مێ شادمان ،ده‌مێ دڵ ئازار گاهێ سه‌رئه‌فراز ،گاهێ سه‌رنگون سامانش ساماڵ خاک و خون که‌رده‌ن ماڵ و خه‌زێنه‌ش وه غاره‌ت به‌رده‌ن()262
222
هه‌رده‌م وه ره‌نگێ تاسش نه کاره‌ن نهبهخت هه‌رکه‌س ماوه‌رۆ نه‌خشێ گاه شاهان نه ته‌خت ،گاه نه غه‌رقی خون گاه نامه‌رد وه مه‌رد ،گاه مه‌ردان مه‌حزون گاه شاه ،گاه گه‌دا ،زێبا گاهێ زشت کێ غهرقاب نه‌وی نه به‌حری بێ په‌ی؟ نه جه که‌یومه‌رس ،نه جه که‌یقوباد
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
سه‌رانسه‌ری داستانه‌که ئه‌وه‌ی لێ ئه‌خوێنرێته‌وه که مرۆڤ چه‌نده ده‌سه‌اڵتدار بوبێ و ،ژیانی چه‌نده خۆش رابوارد بێ" ،دنیا دهمێوهن" سه‌ره‌نجام کۆتایی دێ .دانه‌ر گه‌ره‌کێتی به‌مه "پوچی ژیان" بسه‌لمێنێ. کوشتنی نادر هه‌مو سه‌رچاوه مێژوییه‌کان پێداگری له‌وه ئه‌که‌ن که نادرشا له دوا ساڵه‌کانی ته‌مه‌نی دا ره‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتی گۆڕاوه .بۆته کابرایه‌کی پولهکیی چاوچنۆک ،له خه‌می کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌دا بوه و ،بۆته کابرایه‌کی خوێن‌ڕێژ، به‌و په‌ڕی دڵڕه‌قیه‌وه ،سزای سه‌ردار و هاوکاره‌کانی داوه :چاوی ده‌رهێناون ،خه‌ساندونی ،ماڵ و دارایی زه‌وت کردون ،ژن و کچ و که‌نیزه‌که‌کانی داگیر کردون ،کوشتونی .سزای کوڕه‌که‌ی خۆی داوه ،بڕیاری داوه کوێری بکه‌ن ،به به‌رچاوی خۆیه‌وه ههردوچاویان به کێرد ده‌رهێناوه .دوای ئه‌وه سزای په‌نجا که‌س له‌وانه‌شی داوه ،که له‌و کۆڕه‌دا ئاماده بون ،چاوی ئه‌وانیشی ده‌رهێناوه ،چونکه که‌سیان تکای به‌خشینیان لێ نه‌کردوه و، فه‌رمانه‌که‌ی ئه‌ویان به جێهێناوه. له دوا ساڵه‌کانی ته‌مه‌نی دا ،به هۆی شه‌ڕی به‌رده‌وام و ،کۆکردنه‌وه‌ی باجی زۆر و ،ده‌سبه‌سه‌راگرتنی خۆراک و ئالیک و ،زوڵم و زۆری بێ ئه‌ندازه‌وه ،له زۆر شوێنی ئێران شۆڕش و یاخی بون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه روی داوه، نادر هه‌روه‌ک له جه‌نگه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی دا ئه‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قی و توندوتیژی نواندوه ،له سه‌رکوتکردنی شۆڕشه‌کان و له دامرکانده‌وه‌ی یاخیبونه‌کانی ناوخۆیش دا ،به هه‌مان دڵڕه‌قی و توندوتیژی جه‌نگییه‌وه ره‌فتاری کردوه. له فارس یاخیبونێ روی داوه .محه‌مه‌د ته‌قی خان ،والی فارسی ،گرتوه ،چاوێکی کوێر کردوه .پشتاوپشت سواری که‌ری کردوه و ،به ناو شاری ئه‌سفه‌هان دا گێڕاوێتی ،به‌مه وازی لێ نه‌هێناوه به به‌رچاوی خۆیه‌وه کوڕه‌که‌ی سه‌ر بڕیوه و ،ژن و کچه‌کانی دابه‌شکردوه به سه‌ر سپاییه‌کانی دا(.ل)916 داغستان یاخی بون ،هێزێکی گه‌وره‌ی ناردونه‌ته سه‌ر ،بێ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنیان به ده‌س هێنابێ ،ژماره‌یه‌کی زۆری هێزه‌که‌ی له سه‌رمان و له برسان فه‌وتاون. جهالیهریهکانی سیستان و ،کوردانی قوچان (خهبوشان) یاخی بون ،خۆی چوه بۆ سه‌رکوتکردنیان ،به‌اڵم پێش ئه‌وه‌ی فریای سه‌رکوتیان بکه‌وێ خۆی ئه‌کوژرێ. هێزه‌که‌ی نادر له‌گه‌ڵ خۆی بردویه‌تی بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی کوردانی قوچان له کامپی جه‌نگی له فهتحئاباد دایمه‌زراندون .هێزه‌که تێکه‌اڵو بوه له تیره و هۆز و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز .له ناو ئه‌وانه‌دا ئێرانی – قزلباش و هی تر ،ئه‌فغانی ،ئوزبهگی تێدا بوه .ئه‌م پێکهاته تێکهاڵوه رکابه‌ری و ناکۆکی له ناودا دروست کردون. نادر گومانی له پاسه‌وانه ئێرانیه‌کانی کردوه .ئهفغانیهکانی ناو هێزه‌که‌ی که دڵسۆزیی بێ چهنوچونیان بۆ نادر هه‌بوه ،راسپاردوه سه‌ر له به‌یان ،سه‌رداره ئێرانیه‌کانی ناو پاسه‌وانه‌کانی بکوژن .ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشتۆته‌وه به سه‌رکرده‌ی پاسه‌وانه‌کانی .ئه‌ویش له‌گه‌ڵ هاوڕێ باوه‌ڕپێکراوه‌کانی گفتوگۆی کردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌وه‌ی نادر ئه‌وان بکوژێ ،ئه‌مان نادر بکوژن .که‌وتۆته ته‌گبیر .ویستویه‌تی زاتیان بخاته به‌ر و ئازایه‌تییان تێدا ببزوێنێ، هه‌ندێ له هاوڕێکانی به بیستنی ئه‌و داوایه ترساون و ههاڵتون .به‌اڵم چه‌ند که‌سێکی که‌میان بون به هاوده‌نگی ،بڕیاریان داوه پیکه‌وه په‌الماری نادر بده‌ن و بیکوژن: ()9 دود سوسهنیش خێزیا جه سه‌ر جه جه‌هد غیره‌ت به‌ور پڕ هونه‌ر بازاڕی مه‌رده‌ن ،مه‌رگ ئاوه‌رد نه پێش جۆشا ،خرۆشا ،شێر بێ ئه‌ندێش ئه‌مر موشکڵێ کهفتمان نه‌وه‌ر واتش :سه‌رداران نهدارون خه‌به‌ر 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
نادر چهنیمان ها نه کهچبازی ئێمه بهستهنیم وه خدمه‌ت که‌مه‌ر ئه‌و ها نه خه‌یاڵ سه‌ر و ماڵمان ده‌نگ سهردارش بڕی جه ئێران وه‌یه سێر نه‌وی ئێران که‌رد داغان ئیمشهب وهردهنش سه‌وگه‌ند چهنیشان چێشه‌ن سهاڵتان نامی دلێران سه‌حه‌ر ره‌ستاخێز ئه‌هلی ئێرانه‌ن ئێمه کوشتهنیم مه‌رده‌ن ها نه‌وه‌ر با ئێمه ئیمشهب یه‌زدان که‌یم ئه‌و یاد ئیمشهب کوشته بیم خاس قۆزاخان ()2 یه زوینکه نادر سیرهن جه شێران یه‌ک شوانێ بی گه‌دا دهستوران چه‌ندین سه‌رداران ساالر سه‌رمه‌ست چه‌ندین موخالیف ئاوهردیم نه گیر چه‌ند کهردیم شۆرشت ئیران و توران چه‌ند سه‌ردار سه‌خت ئاوهردیم په‌رێش چه‌ند شاهانشاهان کهردیم سه‌رنگون یه چونکه نادر به‌قاش وه‌ی رهنگهن فهرماش وه ئه‌فغان قه‌تڵ ئێرانی ئه‌ر وێش بکه‌رۆ هه‌م منه‌ت وه گیان زهشهن سهاڵتان شور ئهکبهرهن کێتان چه‌نی من میۆن وه یاوه‌ر هجوم خه‌یمه‌ی چه‌تر شاه به‌ریم من مکهم خرۆش کاوه‌ی سینه چاک نادر سه‌رنگون وه ئه‌لماس که‌ریم ئیران وه ئه‌فغان مه‌که‌رۆ زه‌بون شهرتهن من جه قین قه‌وم قهرنداش ئه‌ر مه‌که‌م ئیمداد بکه‌ن بێ ئه‌ندێش ()2 یاران شنه‌فته‌ن جه نادر هه‌واڵ جه سه‌همی نادر له‌رزان ،ستێزان نیگاش که‌رد نه جایی قزلباش چه‌ند دا وه مه‌ردان ئیران فه‌حش و فا‌ش جۆشیا وه خه‌شم ،جههدش جۆشیا 222
په‌ی قه‌تڵی ئێران ها نه کارسازی وێمان وه ئیخالس مدێم وه ده‌فته‌ر میوش بڕێزون په‌ڕ و باڵمان جه زوڵم و سته‌م ،ئێران که‌رد وێران ئیمجار قهتڵمان فه‌رما وه ئه‌فغان قهالر ئێران سپهردهن پێشان سه‌حه‌ر نمازون زینده جه ئێران قه‌تڵ قزڵباش شور شێرانهن میو کوشته بیم خواه شام خواه سه‌حه‌ر نادر فه‌نا دهیم هه‌رچی باداباد نه سه‌حه‌ر وه ده‌ست ئوزبهگ و ئه‌فغان نهزاناش وه قه‌در مه‌ردانی ئێران که‌ردش وه شاهی ئێران و توران چه‌ند موڵک مه‌ملوک ئاوهردیم وه ده‌ست تایهف تایهفان واڵتان میر چه‌ندین دام وه کوشت داوه‌ی دلێران گیان دام نه راگه‌ش ،سه‌ر نیام نه رێش چه‌ندین میله‌تان کهردیم توناوتون نه قه‌تڵ ئێران دڵ بێ درهنگهن قه‌تڵ قزلباش دا‌و وێرانی نه که قهتڵمان بده‌ی وه ئه‌فغان سه‌حه‌ر رۆژێوه رۆژ مهحشهرهن بجۆشیم وه خه‌شم وه عه‌ونی داوه‌ر نادر چون زوحاک وه فه‌نا ده‌ریم مهووم وه زه‌وال زوحاکی ناپاک ئیران و توران گشت خهالس که‌ریم جه قین ئه‌فغان کهرویش سه‌رنگون سه‌حه‌ر ئه‌فغانان بقوران نه جاش وه‌رنه وه ته‌نها ها مهشۆم په‌رێش بێ هۆش بین جه هۆش ،جه فیکر و خه‌یاڵ یه‌ک یه‌ک بێ ئه‌رواح خێزان گورێزان مه‌ردان ده نه‌فه‌ر مانده بی جه الش له‌عنه‌ت که‌رد وه قه‌وم قه‌ید قزلباش نه جه‌هد جامه‌ی جه‌وشه‌ن پۆشیا
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
ده‌ست پێکا وه سه‌یف یه‌زدان که‌رد ئه‌و یاد نام حه‌یده‌ر به‌رد کێشا که‌فت نه‌وه‌ر په‌ی قه‌ست نادر جۆشیا وه جۆش سێ نه‌فه‌ر هه‌نی مه‌ردان که‌رد فیرار یه‌زدان که‌رد ئه‌و یاد پا نیا نه‌وه‌ر تهبجیر وه ته‌ناف جه یه‌ک هۆر دڕی کێشا ساو سه‌یف سپهر دا نه سه‌ر
سه‌رتاپا یه‌ره‌ق پۆشا جه پۆالد دامان جه‌وشه‌ن پێکا نه که‌مه‌ر چه‌نی هه‌فت نه‌فه‌ر هه‌م تفاق وێش تا وه پای نهخچیر به‌ور شێر شکار نیگای دماش که‌رد سه‌رهه‌نگ سه‌فده‌ر وه خه‌شم خه‌نجه‌ر چه‌تر شاه بڕی پا نیا وه ناو چه‌نی هه‌فت نه‌فه‌ر ()1 چه‌ند خواجه وه گێژ قه‌دقه‌د کهردشان عیازهن بیلال هجوم بهردشان گێاڵن شهتابان نه شۆن نادر شێران خونخوار چادر وه چادر سه‌راپه‌رده‌ی شاه که‌ردش سه‌رنگون چون جه‌الد جه‌ڵد خونی خه‌شم خون هه‌رکه‌س هۆرمداشت سه‌ر نه خه‌فت خاو مه‌ردان وه شمشێر تێزی تازهساو داوه‌ی دلێران هجوم مهبهردهن سه‌رش وه شمشێر جودا مهکهردهن جۆشا واوهیالی حه‌ره‌م خانه‌ی شا سه‌دای ئه‌لئه‌مان زاری بی وه پا خێزیا جه خه‌یمه‌ی شاهی والیه‌ت زایه‌ڵه‌ی زوڵمات زه‌ڵه‌ی زهاللهت نادر هه‌راسان بێ‌دار بی جه خاو بانگی داد! بێداد! خرۆشا وه تاو ده‌نگ داووازان داوه‌ی دلێرهن دی نه حه‌ره‌م دا شورشت شێره‌ن تا سه‌اڵی نه‌به‌رد وێش که‌ردش نه‌وه‌ر خرۆشا وه خه‌شم به‌ور شور شه‌ڕ دیشان بهورکین وه ئه‌مر قادر()259 شێران یاونان وێشان وه نادر ()5 زاغ زراغان نه ده‌وران جاش چه‌ند شه‌مع کافور ها نه سه‌ر و پاش مدرا وه هه‌یبه‌ت چون زاڵی زابول باڵ باهوبهند حه‌مایل نه مل شوعله دانه چاک خه‌یمه‌ی مرواری شه‌وق جوقه‌ی تاج دانه‌ی دیاری موتهکای مه‌خمه‌ڵ توحفه‌ی توکی قاز ره‌خت خواب حه‌ریر وارا وه دڵواز جه سههمش زه‌هره‌ی شێر مهویا وه ئاو نه روی ته‌ختی زه‌ڕ جۆشیان وه تاو ئامان بێ ئامان قه‌هر قه‌سد قین نادر مه‌دران ده‌ست وه تیغ کین جه ته‌ختی تاوس ئامان وه دامان خرۆشا وه خه‌شم به‌ور بێ سامان شێران شین نه هۆش نگون بین نه خاک جه سههم نادر به‌وری سههمناک په‌ناه به‌رد وه زات گه‌ردون ئهفالک محه‌مه‌د قولی خان ماند وه ته‌نیا و تاک واتش :یه کێیهن وه‌ی ته‌وره قه‌ده‌م پای بێ ئه‌ندازه‌ش نیا حه‌ره‌م؟ نه‌هه‌نگ جه ده‌ریا نهدارون قه‌رار شێران جه‌ی هه‌نده نه‌که‌رده‌ن گوزار باڵ باڵداران مڕیزون نه باڵ نه‌زم ناڵداران به‌ر مه‌شۆ جه ناڵ بکیشون حهلقش نه قه‌واخ دار سه‌حه‌ر وه حه‌لقه‌ی ته‌ناف ئابدار
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
که‌رده‌ن وه قهالر رۆژ ره‌ستاخێز ناوزون وه زینده یه‌کێ جه ئیران بسازون جه سه‌ر چه‌ند کهلهمنار کهرون وه ئه‌سیر ئوزبه‌ک و ئه‌فغان
وه زه‌ربی شمشێر جه‌الد خونڕێز واچون وه ئه‌فغان وه شور شێران ئیناس و زکور باوه‌ران دیار هه‌م جه ئه‌و ئه‌سیر ئیران که‌م داغان ()6 خرۆشا وه خه‌شم پا نیا وه پێش محه‌مه‌د قولی خان به‌وری بێ ئه‌ندێش غوڕا وه نادر :ئه‌وه‌ن مدهر الف واده‌ی مهرگتهن نیه‌ن جای گه‌زاف نامه‌رد مه‌ردود شوم به‌دکردار هه‌نی گیز گاف مه‌یو وه کار
چون زوحاک زوڵم شی کفر کین پهیمانهت که‌یله‌ن عومرت باقیهن به‌رشیت نه ئایین قه‌وم دین دو ره‌گ فه‌توا دای وه قه‌تل شێران ئێران سهرکێشکباشیم محه‌مه‌د قولی خان قه‌بزت وه قابیز وه ته‌سلیم ده‌روین تۆبه بۆ په‌رێ گشت به‌دکاران ئه‌فغان بقوران چون سه‌گ نه جێت دا نامت جه نامه‌ی نامان گوم کهرون
بویت وه به‌خته‌نه‌سر وهرگێاڵی جه دین ئیمجار وه تاقی مه‌رگت تاقیهن مهنازی وه تیپ ئه‌فغان و ئوزبهگ سهوگهندت وه‌رده‌ن زهنی دلێران بوازین یهنهت سه‌ردار ئه‌فغان ئامانم وه قه‌ست تۆ شه‌یدا کهروین کارێ پێت کهروین په‌ی رۆزگاران سه‌حه‌ر بکه‌ر وای وه حاڵ وێت دا ته‌خت و تاج تۆ وه تاراج به‌رون ()7 حه‌مله که‌رد په‌رێش ده‌ست وه تیغ کین نادر یه شنه‌فت خرۆشا وه قین شانا په‌ی قهنیم نه‌هه‌نگ خونخوار ئه‌ڵماس ئابدار میسری بێ مدار ستێزا وه تاو سپهر دا نه رێش محه‌مه‌د قولی خان به‌ور بێ ئه‌ندێش چهقماقهی ئاگر یاوا وه گه‌ردون دا نه سه‌ر سپهر شێر جگهرخون قه‌درێ جه کابول پۆست سه‌ربڕی سپهر پاره که‌رد تاس سه‌ربڕی ده‌ست پێکا وه تیغ تێز بێ مدار سه‌ردار سه‌رهه‌نگ خرۆشا وه قار یه‌ک شان نادر ئاوه‌رد ئه‌و دامان شانا وه نادر سه‌یف بێ ئامان ........... تاریا وه یار شێر سههمناک نسکناش وه سۆز زاری و زگاری پێزیا نه ته‌ناف شێر شکاری چون شێر خونخوار نیشت نه روی سینهش محه‌مه‌د قولی خان جۆشا وه کینه‌ش ()8 نادر وات :ئامان به‌ور بێ سامان ئامان موازون شێر مده‌ی ئامان من به‌دی که‌ردم تۆ نیکی بکه‌ر نه‌زم نادری وه زایع مه‌ده‌ر 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
نه رای به‌دکاران هه‌ر خاسی مه‌یۆ نمه‌ک حه‌رامی مه‌ده‌ر وه زاهر دمای من ئیران مه‌دۆ وه وێران()255 مبۆن وه واته‌ی وات واتی سااڵن ستانام قه‌ساس شێران ئیران سه‌ندم جه ئه‌فغان نه ته‌خت توران ئینتیقام حه‌ق گشت سه‌ندمه‌وه ئه‌سیر برده‌یی ئه‌یام پێش پێش زهربێ دام وه رۆم تا ئه‌یام چه‌ند نهویران جه هند شێران ئێران نان شاهانش نان نادر بۆ رو نه‌که‌ن نه سه‌مت واڵتی ئێران که‌ردم وه ئه‌سیر شێران ئێران سه‌ندم جه ئه‌فغان ئه‌هلی ئه‌شره‌فی وێرانش که‌ردم وه قه‌تل و کوشتار به‌ڵخ و بوخارا له‌زگی و داغستان فارس و عیراق قۆزان قهمزاخ وه دیل ئیران که‌ردم ده‌ستگیر مهکهرون قهالر جه قه‌تل شێران حهقش بستانون جه خاریج وه ته‌نگ خێزیا ،خرۆش که‌رد په‌رێ وێرانی وه قه‌تڵ ئیران هام نه قه‌هر قین هه‌نی تۆبه بو بده‌ی به ئیران سا مه‌گه‌ر جه‌فای سان سامانم په‌ی نه‌زم نادر مده‌ن وه سه‌ردا هه‌نی چون نادر نه‌بو په‌یدا
نه جای به‌دکاری با به‌دی نهیۆ باوه‌ر وه خاتر نمه‌ک نادر چون من هۆر نهکهفت نه موڵک ئێران جه به‌عد نادر خێزیا خهیااڵن من به‌د نهکهردم نه حه‌ق ئیران حه‌ق سه‌د ساڵه‌ی ده‌رد دلێران مه‌ردان جه چه‌نگاڵ شێر کهندمهوه سه‌ندم دام وه ده‌ست ساحیبان وێش کارێ کهردهنم تا هه‌زار هه‌ند بۆ وه پیر په‌ند دڕنده شێران شاهان ئێران خان خاتر بۆ ئه‌گه‌ر خراوی بکه‌ن وه توران ئه‌فغان و ئوزبهگ داوه‌ی دلێران حه‌ق شاه حوسه‌ین نه‌سلی شاه سه‌فی قه‌اڵی قه‌نده‌هار که‌ردم یه‌خته‌سار باقی سه‌رحه‌دان هند سند یه‌کسان خاک خوراسان قازاخ و قهڵماخ ئاوردم وه ده‌ست یه‌ک یه‌ک وه ئه‌سیر ئیسا حه‌ق من بده‌ی وه ئیران من په‌رێ ئیران هام نه قه‌تل جه‌نگ ئه‌وسا مزانای یه کێ ئیرانی جه‌و بۆ وه و ته‌ور هام نه کفر کین بهرشون سهرئازاد جه ده‌ست شێران ئامانه‌ن ئیمجار بده‌ر ئامانم تا قه‌ڕن ئه‌یام چاق زهمهردا ئیرانی مده‌ن وه الف وێدا ()1 محه‌مه‌د قولی خان واتش :ئه‌ی نادر! نازڵ بو په‌رێت قه‌زا جه قادر ئه‌ر جه‌هد و جه‌نگ بو ،ئیمه مکهردیم نام نادر بو ،ئیمه موهردیم تۆ شوانێ بوی وێڵگه‌ردی سارا نیایمهت نه جای جه‌مشید و دارا ئامات نه پابوس خاقان قه‌یسه‌ر بویت وه سڵێمان سان سکه‌نده‌ر ئاوه‌ردی وه جه‌نگ ئیران توران وه شور شمشێر شێران ئیران یه‌ک یه‌ک په‌رێ تۆ ئاوهردیم وه ده‌ست چه‌ند موڵکی مه‌ملوک خانان سه‌رمه‌ست 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
هێمان چۆی چه‌وگان چۆپانیت حازر ده‌نگ دلێرت بڕی جه ئیران توخم دینارت بڕی جه واڵت ته‌مام که‌دخودا سه‌رهه‌نگ سه‌ردار سان سه‌روماڵ سه‌رداران سه‌ندی زه‌ڵه‌ی زهاللهت ،واوهیالی واڵت عیسمهتپهروهران نه‌زاکه‌ت داران خێزانی غاره‌ت ئیرانی وه ته‌نگ خه‌رید ئه‌سیر جه‌ور بێ سامان ناڵه‌ی ئه‌سیران تۆف ئاه سه‌رد جه زوروزهبهرد قاترچی ساروان بی وه سێ نه‌وبه‌ت ئیران بی داغان نادر مهالڵه ،نیه‌ن جای نااڵن هه‌نی نیه‌ن جای زوخاو وهردهنت ئیمشه‌و ئیمه و تۆ دیوانمانهن نه‌جات دا جه سه‌ر قه‌یوم قادر نهداریم تاوشت جه‌ور بێ سامان مه‌کر و ئهفسونت ماوهره نه کار ده‌رونم پڕه‌ن نادر وه خودا ()91 محه‌مه‌د قولی خان دێویا جه ده‌رد جودا که‌رد که‌له‌ی شێر شکاری الشهی ته‌ن بێ سه‌ر سه‌در سههمناک جه‌مشید و دارا که‌یکاوس که‌ی رکاو چون رۆسته‌م سه‌در سههمناک فاریغ بی جه جۆش هاووههی نه‌به‌رد بێ هۆش بی جه هۆش زه‌مانی حازر ته‌خت جوقه‌ی تاج خه‌زێنه‌ی درهم ئه‌سله‌حه و ئه‌سباب دانه دیاری تیپ سپاوسان زوحاک ماردۆش تۆپ و تۆپخانه که‌ی که‌یان که‌ی ماند وه بێ ساحێب سلسڵهی دارا نادر ته‌سلیم که‌رد گیان وه عهالمهت ()99 جه مه‌رگ نادر سه‌رهه‌نگ ساالر سه‌ما و زه‌مین پۆشا په‌رده‌ی تار 222
نه‌ده‌ر ئیمه تۆ کهردیم وه نادر هه‌م تۆ ناڕازیت جه ده‌ست شێران که‌ردی خه‌زێنه نه قه‌لعه‌ی کهاڵت یهکسانش که‌ردی وه کهلهمنار به‌عزی وه جه‌الد ،به‌عزێ چه‌شم که‌ندی زه‌ڵه‌ی زوڵم زۆر جه گه‌ردون هه‌اڵت لوا نه فرۆخت دهاڵڵ شاران فیرارش یاوا نه موڵک فه‌ڕه‌نگ دوباره یاوا نه سه‌مت ئه‌فغان چه‌مه‌ری چه‌مه‌ر جه گه‌ردون ویه‌رد حه‌واڵه‌ی عه‌له‌ف جه‌ریمه‌ی تاوان ئیمجار قهتڵمان فه‌رمای وه ئیران مکهرون وه په‌ند وات وات سااڵن رهزاییم نادر په‌رێ مهردهنت سه‌حه‌ر پای بڕیان سیوانمانهن بێزارم جه زوڵم دیوان نادر مهالڵه نادر نیه‌ن جای الاڵن کێ ره‌ها که‌رده‌ن مار وه زه‌خمدار مسازون سه‌رت وه شمشێر جودا سه‌رش وه ئه‌ڵماس خه‌نجه‌ر جودا که‌رد وه نزای سته‌م زاری و زگاری چون مورغ بهسمهل غهڵتان بی نه خاک نه‌زم نه‌وشیروان هجوم هه‌ی هه‌ی خوسره‌و الڵ پۆش غهڵتان بی نه خاک()251 قهبزش وه قابیز قوبوز ته‌سلیم که‌رد فه‌ڵه‌ک مکه‌رۆ داد وه حاڵ نادر خواجه غواڵمان که‌نیز حه‌ره‌م سه‌راپه‌رده‌ی چه‌تر خه‌یمه‌ی مرواری قاوان قاچاخ جه فه‌رش و فرۆش جاڕچی چاوه‌شان هه‌ی ئهتاڵن هه‌ی سان سه‌لم و تور سپای نه سارا بێ شک بی وه رۆژ قه‌ڕن قیامه‌ت دنیا دا ده‌یجور وه له‌یل و نه‌هار سه‌مه‌ک سیاهپۆش سه‌ما خه‌م تار
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
سه‌ما و ستاران سه‌ما گورێزا کۆی زوین نادر جه ریشه که‌نیا یه‌کسان بی وه سان نه خاک سارا مواتی هه‌رکه‌س جه ماده‌ر نه‌زاد نیمه شه‌ب نه سه‌ر ،نه ته‌خت و ،نه تاج سه‌حه‌ر سه‌ر نه چه‌نگ قهنیمان وه قه‌ست نه نادر مه‌نده‌ن نه هه‌م نادری بازیچه‌ی بازاڕ ساحیب نه‌قش به‌رد مامه‌ڵه‌ی میزاج گهردشت گه‌ردون گاه خه‌ریک خاک سه‌ر نهسهرای سه‌نگ گاه سه‌ر نهسهران بێ قورب و بێ ناز گاه لهب خوشک خون نه خاک خواری گاه نگون خاک خونین الله ره‌نگ ده‌مێ شادمان ،ده‌مێ دڵ ئازار()269 گاهێ سه‌رئه‌فراز ،گاهێ سه‌رنگون سامانش ساماڵ خاک خون که‌رده‌ن ماڵ و خهزانهش وه غاره‌ت به‌رده‌ن
گیریا خورشید ،قهمهر ستێزا سور ئیسرافیل قیامه‌ت ژه‌نیا سان سڵسلهی دارات دارا نگون بی نه خاک سه‌رش شی وه باد سهرئێوار نیاش سه‌ر نه ته‌خت و تاج سهرئێوار نه خاو سه‌ردار سه‌رمه‌ست وه یه‌ک گێج گه‌رد قه‌هر قادری هه‌ر پۆسهن کارش چه‌رخ چه‌پگه‌رد ئاشوب ئهفالک پڕ مه‌کر و ئه‌فسون گاه شاه ،گاه گه‌دا ،گاه سوڵح و گاه جه‌نگ گاه وه فه‌ڕ و ناز ،گاهێ وه دڵواز گاه وه عه‌یش و نۆش باده‌ی گوڵناری گاه وه جۆش کین هه‌ی هجوم جه‌نگ گێج گه‌ردونه‌ن ساڵی جه سه‌د تار چه‌رخ دهورانهن گهردشت گه‌ردون ئه‌ل قیسه نادر سه‌رنگون که‌رده‌ن خون قهنیمان جه هونش وه‌رده‌ن ()92 سپاه خه‌به‌ردار کار نادر بین عازم وه تااڵن چه‌تر چادر بین قاو که‌فت نه قۆشه‌ن سپاه خرۆشا رشیان نه حه‌ره‌م سه‌راپه‌رده‌ی شا یورشت خه‌یمه‌ی نادر بهردشان جه چه‌هار جانیب هجوم کهردشان بی وه زهاللهت زه‌ڵه‌ی شه‌هر لوت ئه‌و شه‌و ،شه‌وێ بی بهتهرتهر جه هوت نادر بی وه سان سپای سه‌لم و تور بی وه زهاللهت زاری زوڵ و زور چه‌نی ره‌ستاخێز های و هه‌وێ بی عیازهن بیال چه ته‌ور شه‌وێ بی سه‌راپه‌رده‌ی شاه که‌رده‌ن قه‌تڵ کین رشیان نه حه‌ره‌م سپای پڕ جه کین سلسله‌ی سامان نادری مااڵن وه قه‌تل و غاره‌ت وه ته‌خت و تااڵن زاری غواڵمان ساده ساقییان()262 زیڕه‌ی که‌نیزان تهاڵ تاقییان وهویالی که‌نیز گۆی زوڵف نه دامان زایه‌ڵه‌ی زوڵمات خواجه و غواڵمان خاسهکی خاسان مورهسهع که‌مه‌ر داد مهحبوبان تاجتهاڵ نه سه‌ر بانوی بانوان زهڕبافت زهڕپۆس زاری زهریفان سیم زهڕهنگۆش نازک نازکان سای سهههندپهروهر دارا و دلێران ساالر سه‌روه‌ر کێشان وه ئه‌سیر شێران ئێران دارای داران زه‌ڕین زهروهران میله‌ت میله‌تان به‌رده‌ن وه به‌رده نازاران شاه وه نازپهروهده شکه‌م شکاوان وه تیغ سهنگبڕ مڵک مهحبوبان حامیله‌ی زگپڕ
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
میرزای میرزایان نوتفه‌ی نادری ئاوه‌رده‌ن میران تاج که‌مه‌ر زه‌ڕ سه‌دای ئه‌لئه‌مان تۆف ئاه سه‌رد نه‌ویش ده‌سه‌اڵت به‌ور سینهچاک ناڵه‌ی فهرزهندان نماناش نه گۆش وه زیڕه‌ی زاری نادر مهالوان مواتن کوانێ سه‌ردار ئیران لوا وه غاره‌ت تاج سهریرت دڵبه‌ند فهرزهندان وه ئه‌ڵماس تێخ بان‌و بانوان په‌رده په‌روه‌رده قۆشه‌ن قه‌سد قین ئاوه‌رده‌ن ئه‌و یاد چه‌تر چاتران سه‌رنگون که‌رده‌ن قاو و قاجاخان ئه‌سباب چادر ته‌خت تاوسی سه‌رداران بهردن گه‌نج خه‌زێنه به‌رده‌ن وه تااڵن بانوان شاه فه‌یرۆزه خااڵن وه یه‌ک (کن فکن) کفرهکون سلسله‌ی نادر
ئاوه‌رده‌ن یه‌ک یه‌ک جه‌بر جابری یه‌ک یه‌ک وه شمشێڕ جودا که‌رده‌ن سه‌ر زایه‌ڵه‌ی زاری جه گه‌ردون ویه‌رد سه‌رنگون خون غهڵتان بی نه خاک بێ ده‌نگ بی دلێر نه خاو خامۆش()262 سان سه‌نگ سه‌خت سپاه مهتاوان به‌ور بێ منه‌ت سه‌رکێش شێران ئه‌سیران وێت بهردن ئه‌سیرت بنیاد شێران ئاوه‌رده‌ن جه بێخ جه الدان تۆ به‌رده‌ن وه به‌رده یه‌کسان ته‌خت به‌خت ئیران دا وه باد فه‌رش و فروشان وه غاره‌ت به‌رده‌ن خه‌زێنه‌ی خهرگاه نادره‌ی نادر خه‌یمه‌ی مرواریش سه‌د پاره که‌ردن کهردشان وه پهن په‌ی وات سااڵن خاسه که‌نیزان نازک نه هااڵن نه نادر مه‌نده‌ن ،نه چه‌تر چادر)261(.
شه‌رحی بڕگه شیعریه‌کانی سه‌ره‌وه: ( )9محه‌مه‌د قولی وتی: سه‌رداران ئاگاتان لێ نیه ،کارێکی دژوارمان هاتۆته پێش نادر له‌گه‌ڵ ئێمه که‌وتۆته کهچبازی ،له سازکردنی کوشتنی ئێرانیه‌کان دایه ئێمه پشتێنی خزمه‌تمان به‌ستوه خۆمان به دڵسۆز له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ین که‌چی ئه‌و له خه‌یاڵی سه‌روماڵی ئێمه‌دایه ،گه‌ره‌کێتی په‌ڕوباڵمان بکا ده‌نگی سه‌رداری له ئێران بڕی ،به زوڵم و سته‌م ئێرانی وێران کرد ،به کاولکردنی تێری نه‌خواردوه، ئه‌مجاره فه‌رمانی داوه به ئه‌فغان بمانکوژێ قهالچۆی ئێرانییانی پێ سپاردون ئه‌مشه‌و ئه‌و سوێندی داون و ئه‌وانیش سوێندیان بۆ خواردوه ،ئێوه‌ش ئه‌ی دلێرانی ناوداری ئێران ته‌گبیرتان چیه؟ سبه‌ی که‌سی زیندوتان ناهێڵێ سبه‌ی قیامه‌تی ئێرانیانه کوشتاری شێرانی قزلباشه کوشتنمان له به‌رده‌م دایه ،به‌یانی بێ یا ئێواره با ئێمه‌ش ئه‌مشه‌و ناوی خوای لێ بهێنین نادر له ناو به‌رین ،چی ئه‌بێ با ببێ! ئه‌مشه‌و قازاخ بمانکوژێ سه‌ربه‌رزانه‌تره له‌وه‌ی به ده‌ستی ئوزبهگ و ئه‌فغان بکوژرێین! 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
()2 نادر قه‌دری مه‌ردانی ئێرانی نه‌زانی شوانێ بو گه‌دا ده‌ستور کرا به شای ئێران و توران چه‌ند سه‌رداری گه‌وره ،چه‌ند واڵتمان هێنایه ژێر ده‌ستی ،چه‌ند نه‌یارمان گرت و چه‌ند تایهفهمان هێنایه ژێر بار چه‌ند سه‌رداری السارمان هینایه به‌رده‌می چه‌ند گیانمان له رێگه‌دا به‌خت کرد و چه‌ند سه‌رمان له ریگه‌ی دا دانا چه‌ند شاهانشامان له پێناوی دا سه‌رنگون کرد ،چه‌ند میله‌تمان ته‌فروتونا کرد ،چونکه نادر به‌قای بۆ که‌س نه‌بو ،سڵی له کوشتنی ئیرانییان نه‌کرده‌وه ،فه‌رمانی کوشتنی ئیرانی و قزلباشی داوه ،ئه‌گه‌ر منه‌تی ئه‌وه‌شی به سه‌ردا بکردینایه خۆی بیکوشتینایه هه‌ر نه‌یسه ،به‌اڵم به ئه‌فغانیمان ئه‌کوژێ سبه‌ی رۆژی مه‌حشه‌ره کێتان له گه‌ڵ من دێ ،به یارمه‌تی خودا ،په‌الماری خێوه‌ته‌که‌ی شا بده‌ین؟ نادر وه‌ک زوحاک له ناو ببه‌ین .من وه‌کو کاوه هاوار ئه‌که‌م ،ئه‌بم به زه‌واڵی زوحاک .نادر به تیغی ئه‌ڵماس بکوژین ،ئیران و توران رزگار بکه‌ین ئیران به ئه‌فغانی زه‌بون ئه‌کا شه‌رته له داخی قه‌ومی قهرنداش ئه‌فغانیه‌کان سبه‌ی له جێگه‌ی ئه‌وان بقۆڕێنن ئه‌گه‌ر ئێوه هاوکاریم ئه‌که‌ن ،ئه‌گینا من خۆم به ته‌نیا ئه‌چمه سه‌ری ()2 یاران که ئه‌م هه‌واڵه‌ی نادریان بیست ،هۆشیان پێ نه‌ما له ترسی نادر له‌رزیان لێ هات ،گیانیان تێدا نه‌ما ،یه‌که یه‌که ،هه‌ڵسان و هه‌اڵتن خان ،سه‌یری شوێنی قزلباشی کرد ته‌نیا ده که‌سیان مابونه‌وه له توڕه‌ییدا که‌وته جنێو دان ،به مه‌ردانی ئیران و قه‌ومی قزلباش له داخان دا جۆشا ،کراسی جه‌وشه‌نی پۆشی ،سه‌رتاپای له پۆاڵ گرت ،ده‌ستی دایه شیر ،ناوی حه‌یده‌ری هێنا بۆ راوی نێچیر ،به‌وری شێرشکار ،به رێ که‌وتن ،له رێگا سێ که‌سی تریان خۆیان دزیه‌وه ،هه‌اڵتن -بۆ کوشتنی نادر گه‌یشتنه ناو خێوهتگاکهوه سه‌رهه‌نگ ئاوڕی دایه‌وه حه‌وت که‌سی له گه‌ڵ ما بو به خه‌نجه‌ر چه‌تره‌که‌ی دڕی ،هه‌ڵیان کێشایه شمشێر ،سپه‌ریان کرده سه‌ریان ()1 په‌نا به خوا هێرشیان برد چه‌ند خواجهیان پارچه پارچه کرد خێوه‌تگاکه چه‌ندین چادری تێدایه ،نازانرێ نادر له کامیان دایه .شێره‌کان به پڕتاو به شوێن نادردا چادر به چادر که‌وتنه گه‌ڕان .سه‌راپه‌رده‌ی شایان سه‌رنگون کرد .هه‌ر که‌س له خه‌و هه‌ڵئه‌سا و سه‌ری هه‌ڵئه‌بڕی ،سه‌ریان به شمشێری تازهساو ئه‌په‌ڕاند 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
له حه‌ره‌مخانه‌ی شاوه ده‌نگی ئه‌لئه‌مان ،گریان و زاری ،واوهیال ،بانگی هه‌ی داد هه‌ی بێداد ،به‌رز بوه‌وه له‌م ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌رایه نادر له خه‌و راچڵه‌کی دی له حه‌ره‌م دا هێرشی شێران و نه‌ڕه‌ی دلێرانه نادر ،به‌وری شه‌ڕانی ،خرۆشا جلی شه‌ڕی له به‌ر کرد به‌اڵم شێران خۆیان گه‌یاندێ ()5 چه‌ند مۆمی کافور هه‌ڵکرا بو ،زاغی زراغان له ده‌وری جێگاکه‌ی ،بازوبه‌ند له باڵی دا و حه‌مایل له ملی دا، شکۆی دا بویه .شه‌وقی جوقه‌ی تاجه‌که‌ی ،خه‌یمه‌که‌ی روناک کرد بوه‌وه ،ته‌ختی نوستنه‌که‌ی له ئاوریشم و سه‌رینه‌که‌ی مه‌خمه‌ڵی پڕ له توکی قاز به تاو رویان کرده ته‌ختی زێڕین ،له سامی نادردا زراوی شێر ئه‌بو به ئاو نادر له ته‌ختی تاوس دابه‌زی ،به توڕه‌ییه‌وه راپه‌ڕی پڕی دایه چه‌ک، ئه‌وان ،له سامی نادر ،به‌وری سامناک ،حه‌په‌سان ،گه‌ڕانه‌وه دواوه ،محه‌مه‌د قولی خان به ته‌نیا مایه‌وه ،نادر تێی خوڕی: "ئه‌وه کێیه ،به‌مجۆره زاتی کردوه ،پێی ناوه‌ته ناو حه‌ره‌می شاهیهوه؟ شێر نه‌یوێراوه لێره‌وه تێ بپه‌ڕی و ،نه‌هه‌نگ له ده‌ریادا ئارامی نه‌گرتوه ،ناڵدار ناڵی شکاوه و باڵدار باڵی وه‌ریوه سبه‌ی، ئه‌بێ ئه‌وه ملی بکرێ به په‌ت دا و ،له دار بدرێ! جهلالدی خوێن‌ڕێژ به شیر بیکا به رۆژی حه‌شر! به ئه‌فغان ئه‌ڵێم ئێرانیه‌ک به زیندویه‌تی نه‌هێڵێ ،نێر و مێیان سه‌رببڕن ،مناره له که‌لله‌یان دروست بکه‌ن، ئه‌فغان و ئوزبهگ هه‌رچی ئێرانیه ئه‌سیری بکه‌ن!" ()6 قولی خان له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه خرۆشا ،توڕه بو ،چوه پێشه‌وه به سه‌ر نادردا نه‌ڕاندی: "ئه‌وه‌نده الف لێ مه‌ده! واده‌ی مه‌رگته کاتی گه‌زاف نیه نامه‌ردی مه‌ردود ،شومی به‌دکردار ،ئه‌م قسانه سودی نیه بوی به به‌خته‌نه‌سر ،له دین وهرگهڕای وه‌کو زوحاک زوڵمت له حه‌د تێپه‌ڕی ئه‌مجاره به دڵنیاییه‌وه مه‌رگت راسته کاسه پڕ بوه به تیپه‌کانی ئه‌فغان و ئوزبهگهوه مهنازێ ،له رێوشوێنی ئاینی ده‌رچوی ،سوێندت داون ،فتوای کوشتنی شێرانی ئیرانت داوه ،سه‌رداره‌کانی ئه‌فغان بانگ بکه ،منم سهرکێشکباشی ،محه‌مه‌د قولی خان ،هاتوم به نیازی کوشتنت ،گیانت ته‌سلیمی قابیز بکه‌م کارێکت پێ بکه‌ین ،به درێژایی رۆژگار ،تۆبه بێ بۆ هه‌مو به‌دکاران ،به‌یانی بۆ حاڵی خۆت بناڵێنی، ئه‌فغان له شوێنه‌که‌ی تۆدا وه‌کو سه‌گ بقوڕێنن ،ته‌خت و تاجت به تاراج ببه‌ن ،ناوت له تۆماری ناوداران دا بسڕنه‌وه". 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
()7 نادر که گوێی له‌م قسانه بو ،له قین دا خرۆشا ،ده‌ستی دایه چه‌ک و هه‌ڵی کوتایه سه‌ری .شیری میسری ئاوداری بۆ داوه‌شان خان خێرا سپه‌ره‌که‌ی دایه‌به‌ری شیره‌که‌ی له سپه‌ره‌که‌ی دا پریشکی لێ به‌رز کرده‌وه و دو که‌رتی کرد به‌اڵم خان خرۆشا به رق و قینه‌وه شمشێرێکی له نادر سره‌واند شانی تا دامانی دادڕی نادر ته‌کانی دا پێی له ته‌ناف گیرا و که‌وت ،خان وه‌کو شێری خوێنخۆر سواری سنگی بو. ()8 نادر وتی: "ئامان! به‌وری بێ سامان! شێر ئامان له شێر داوا ئه‌کا من خراپه‌م کرد ،تۆ چاکه بکه! نه‌زمی نادری به فیڕۆ مه‌ده له جێی به‌دکاری با به‌دی نه‌کرێ له رێی به‌دکاران دا هه‌ر چاکه دێ نمه‌کی نادر بێنه‌ره‌وه بیر ،نمه‌ک حه‌رامی مه‌که له خاکی ئیران دا که‌سێکی تری وه‌کو من هه‌ڵ نه‌که‌وتوه ،له دوای من ئیران وێران مه‌که‌ن .... من ده‌رهه‌قی ئیران خراپه‌م نه‌کردوه تۆڵه‌ی شێرانی ئیرانم سه‌ندۆته‌وه حه‌قی سه‌د ساڵه‌ی ده‌ردی دلێرانم له ئه‌فغان و له توران کرده‌وه مه‌ردانم له چنگاڵی شێر ده‌رهێنا تۆڵه‌ی هه‌موانم وه‌رگرته‌وه و دامه‌وه به خاوه‌نه‌کانیان ...... ...... ()1 محه‌مه‌د قولی خان وتی: هه‌ی نادر! قه‌زات له یه‌زدانه‌وه بۆ دابه‌زیوه ئه‌گه‌ر هه‌وڵ و جه‌نگ بو ئێمه کردمان ئه‌گه‌ر ناوی نادر بو ئێمه هێنامان تۆ شوانێکی وێڵگه‌ردی ده‌شته‌کان بوی! ئێمه تۆمان خسته جێگه‌ی جه‌مشید و دارا ،بوی به سوله‌یمان ،بوی به سانی سکه‌نده‌ر ،خاقان و قه‌یسه‌ر بۆ پابۆسی ئه‌هاتن ،به زه‌بری شمشێر شێرانی ئێرانمان ،به شه‌ڕ توران ،بوی به خاوه‌نی چه‌ند موڵکی خانان ،یه‌ک یه‌ک هه‌مویمان هێنایه ژێرده‌ستی تۆ 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
تۆ هێشتا گاڵۆکی شوانیهکهت ماوه ئێمه بوین تۆمان له نهدرهوه کرد به نادر که‌چی ده‌نگی دلێرت له ئێران بڕی ،هێشتا تۆ نارازیت پاره‌ت له ئێران دا نه‌هێشت هه‌مویت برد له قه‌اڵی کهاڵت دا که‌ڵه‌که‌ت کرد کوێخا و سه‌رهه‌نگ و سهردارهکانت سه‌ربڕی مناره‌ت له که‌له‌یان دروست کرد ،سهروماڵت زه‌وت کردن، هه‌ندێکیانت به جهلالد سپارد و چاوی هه‌ندێکیانت ده‌رهێنا زیڕه‌ی زهاللهت و واوهیالی خه‌ڵکی واڵت ،له ده‌س زوڵمی تۆ ،له گه‌ردون تێپه‌ڕی ئافره‌تانی نازدار بۆ فرۆشتن دران به دهاڵڵی شاران ماڵه ئێرانی دنیای لێ ته‌نگ بو هه‌اڵتن بۆ واڵتی فهرهنگ دیله‌کانی ،که به زۆر گیراون ،ره‌وانه‌ی ئه‌فغان کران ناڵه‌ی ئه‌سیران ،ئاخ و ئۆفی ههناسهساردان ،چه‌مه‌ره‌ی شیوه‌ن ،به زۆر سه‌ندنی سێ جار باج له خه‌ڵک و سێ جار سزای ئالیک له ساره‌وان ،ئێرانی داغان کرد ،ئه‌مجار کوشتنمان ئه‌سپێری به ئه‌فغانی نادر! مه‌پاڕێره‌وه ،کاتی کڕوزانه‌وه نه‌ماوه .ئه‌تکه‌ین به په‌ندی واته‌واتی سااڵن زۆرت زوخاو ده‌رخوارد داین ،ئیتر وه‌ختی مردنته ،ئه‌مشه‌و ئێمه و تۆ دیوانمانه ،سبه‌ی پێ ناخه‌یته‌وه ناو چادره‌که‌ت! بێزارین له زوڵمی تۆ ئه‌گه‌ر خوای توانا یاریده‌ده‌ر بێ تاوی به‌رگه‌ی جه‌وری تۆمان نه‌ماوه .هه‌لی الاڵنهوه تێپه‌ڕیوه ،فڕوفێڵ مه‌خه‌ره کار ،کێ مار به برینداری به جێ ئه‌هێڵێ؟ ده‌رونم له داخی تۆ پڕه ،ئه‌بێ سه‌رت بپه‌ڕێنم! ()91
()99
محه‌مه‌د قولی خان له داخان دا شێوا به خه‌نجه‌ر سه‌ری له له‌شی جیا کرده‌وه .الشهی بێ سه‌ر ،وه‌ک مه‌لی سه‌ربڕاو ،له خاک دا که‌وته لنگه‌فرتێ. جه‌مشید ،دارا ،که‌یکاوس ،نه‌وشیروان ،رۆسته‌م ،خوسره‌و ئه‌میش هۆشی تێدا نه‌ما ،گیانی سپارد به قابیز ئاگای له‌م دنیایه‌ی ئێستا نه‌ما. گه‌ردون بۆ حاڵی نادر دادی ئه‌کرد ته‌خت ،جقه‌ی تاج ،خه‌زێنه‌ی پاره ،خواجه ،غواڵم ،که‌نیزه‌کی حه‌ره‌م ،سه‌راپه‌رده‌ی چه‌تر ،خه‌یمه‌ی مرواری، قاپ و قاچاخ ،فه‌رش و فروش ،چه‌ک و تفاقی شه‌ڕ ،تیپی سپا ،تۆپ و تۆپخانه ،جاڕچی ،چاوه‌شی هه‌ی ئهتالن ...ئه‌مانه هه‌مو بێ خاوه‌ن مانه‌وه. نادر گیانی به ده‌سته‌وه دا. به مه‌رگی نادر :بو به رۆژی قیامه‌ت ،دنیا بو به ده‌یجور ،ئاسمان و زه‌مین په‌رده‌ی تاریکیان پۆشی، ماسی سیاپۆش ،ئاسمان خه‌مبار ،رۆژ گیرا ،مانگ ستێزا ،ئه‌ستێره‌کان له ئاسمان رایان کرد ،سوری
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
()92
ئیسرافیل لێ درا ،نادر له ریشه ده‌رهێنرا ،زنجیره‌ی داراتی دارا له گه‌ڵ خاک یه‌کسان بو ،ئه‌توت که‌س له دایک نه‌بوه. سه‌رله ئێواره سه‌ری نایه سه‌ر ته‌خت و تاج ،نیوه‌شه‌و نه سه‌ر ما ،نه ته‌خت و نه تاج سه‌رله ئێواره به سه‌رمه‌ستی نوست ،به‌یانی به ده‌ست دوژمنه‌کانیه‌وه بو به سوڕێکی زه‌مان ،قه‌هری قادر ،نه نادری هێشت و نه نادریی کاری چه‌رخی چه‌پگه‌رد وه‌هایه :بازیچه‌ی بازاڕ ئاشوبی فه‌له‌کی پڕ مه‌کر و ئه‌فسون و سوڕانی گه‌ردون گا شا ،گا گه‌دا ،گا سوڵح و گا جه‌نگ ،گا سه‌ر له سه‌ر سه‌نگی گۆڕ گا به فه‌ڕ و ناز ،گا به دڵخواز ،گا سه‌ر بێ نزیک و ناز گا به عه‌یش و نۆش باده‌ی گوڵناری ،گا لێوی وشک گا به جۆشی کینه و هه‌ی هێرشبردن ،گا نگونی خاکی خوێناوی اللهرهنگ گێژی گه‌ردونه ،ساڵی سه‌د جار ،ده‌مێ شادمان ،ده‌مێ دڵئازار چه‌رخی ده‌ورانه گه‌ردشی گه‌ردون ،گاهێ سه‌رفراز و گاهێ سه‌رنگون سه‌ره‌نجام ،نادریان سه‌رنگون کرد سامانه‌که‌یان تێکه‌اڵوی خاک و خوێن کرد خوێنی دوژمنانیان له خوێناوی خوارده‌وه ماڵ و خه‌زێنه‌یان به تااڵن برد. که سپا ئاگاداری کاری نادر بون و ،قاو که‌وته ناو له‌شکره‌وه ،خرۆشان ،رژانه حه‌ره‌می سه‌راپه‌رده‌ی شاوه له چوار الوه په‌الماریان دا ،بۆ تااڵنی به ناو چادرگاکه که‌وتن .هێرشیان کرده سه‌ر خێوه‌ته‌که‌ی نادر ..... ناڵه‌ی فه‌رزه‌نده‌کانی ئه‌هاته گوێی ،به‌اڵم دلێر له خه‌وی خامۆشی دا بو ،به زیڕه‌ی زاری به جۆری نادریان ئهالوانهوه به‌ردی ره‌قیان ئه‌توانه‌وه ،ئه‌یان وت" :کوانی سه‌رداری ئیران؟ به‌وری بێ منه‌ت له سه‌رکێشیی شێران؟ تاج و ته‌ختت به تااڵن برا ،هه‌مو دیله‌کانیان به ئه‌سیر برد. مناڵه دڵبهندهکانیان به تیغی ئه‌ڵماس له بنجوبێخ ده‌رهێنا بانوی بانوانی په‌روه‌رده‌ی په‌رده هه‌مویان به دیلی بران قۆشه‌ن کۆنهقینیان بیر هاته‌وه ته‌ختی به‌ختی ئیرانیان به بادا چهتروچاتریان تێک‌وپێک دا ،فه‌رش و فروشیان تااڵن کرد قاپ و قاچاخ و که‌لوپه‌لی چادر ،خه‌زێنه‌ی خهرگای نادره‌ی نادر ،ته‌ختی تاوسیان برد .خه‌یمه‌ی مروارییان پارچەپارچه کرد! گه‌نج و خه‌زێنه‌یان به تااڵن برد ،کردیان به په‌ندی واته‌ی سااڵن بانوانی فه‌یرۆزه خااڵنی شا ،که‌نیزه‌که نازک نیهاڵهکان به یه‌ک "کن فیکن" زنجیره‌ی نادر فه‌وتا ،نه نادر ما و نه چه‌تری چادر()265 ................
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی کوشتنی نادر()247 دانه‌ر له‌م به‌شه‌ی داستانه‌که‌ی دا چیرۆکی کوشتنی نادرشای گێڕاوه‌ته‌وه .خه‌یاڵ و واقیعی تێکه‌اڵو کردوه. چه‌ند دیمه‌نێکی به شیعر هۆنیوه‌ته‌وه ،ئه‌گه‌رچی شیعره‌کان الوازن ،وشه‌ی دوباره و ،قافیه‌ی دوباره و ،رسته‌ی دوباره‌ی زۆر تێدایه ،به‌اڵم هەندێ لە دیمهنەکانی روداوهکەی به سه‌رکه‌وتویی به‌رجه‌سته کردوه: دیمه‌نی :1پیالنی کوشتنی نادر نادر هێزێکی زۆری ساز داوه بچێ بۆ سه‌رکوتکردنی یاخیبونی کورده‌کانی قوچان .له کامپێکی جه‌نگی دا کۆی کردونه‌ته‌وه .پێشتر چه‌ند جارێ هه‌وڵی کوشتنی دراوه ،به‌اڵم هه‌وڵه‌کان ناکام بون .له ئه‌نجامی ئه‌وانه‌دا نادر توشی "پارانۆی" بوه .هه‌مو جار زۆر به توندی سزای ئه‌وانه‌ی داوه گومانی لێ کردون ،گومانه‌که‌ی ئه‌گه‌ر راست بوبێ یان وههم .ئه‌مجاره گومانی له پاسه‌وانه ئێرانیه‌کانی کردوه ،ترساوه بیکوژن .له‌شکره‌که‌ی تێکه‌اڵو بوه له نه‌ته‌وه و تیره و تایه‌فه‌ی جیاواز .یه‌کێ له‌و هێزانه‌ی له‌گه‌ڵی بون ئه‌فغانی بون .له‌گه‌ڵ ئه‌فغانیه‌کان پیالنی داناوه بۆ کوشتنی سه‌رداره ئێرانیه‌کانی ناو هێزه تایبه‌تیه‌که‌ی خۆی ،ئهفغانیهکانی راسپاردوه پیالنهکهی جێبه‌جێ بکه‌ن ،هه‌مویان بکوژن .که‌سێ هه‌واڵه‌که‌ی به سه‌رداری ئێرانی گه‌یاندوه .سه‌رداری ئێرانی، ویستویه‌تی ده‌سپێشکه‌ری بکا ،له ترسی ئه‌وه‌ی به‌یانی بیکوژن ئه‌و که‌وتۆته داڕشتنی پیالنی کوشتنی نادر. "فۆبیای کوژران" له ده‌رونی هه‌ردوکیان دا ،هه‌م نادرشا و هه‌م محه‌مه‌د قولی خان ،پاڵپێوه‌نه‌ری سه‌ره‌کی بوه بۆ داڕشتنی پیالنی کوشتن له دژی یه‌کتری ،پیالن و پیالنی به‌رامبه‌ر .دانه‌ر وه‌سفێکی وردی باری سایکۆلۆجی سه‌رداری ئێرانی و هاوڕێکانی به وتاره‌که‌ی قولی خان و کاردانه‌وه‌ی هاوڕێکانی ده‌ربڕیوه .سپڵه‌یی نادر به‌رامبه‌ر سه‌رداره‌کانی ،خۆبه‌زلزانینی ئێرانی له به‌رامبه‌ر نائێرانیهکان دا ،ترسان له کوژرانی ناڕه‌وا ،ئه‌مانه بیانوه‌کانی خان بون بۆ ره‌واییدان به کوشتنی نادر. دیمه‌نی :2دادگایی پێش کوشتن روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نادر و بکوژه‌کانی ماوه‌یه‌کی کورتی خایاندوه ،گه‌لێ سه‌رچاوه‌ی مێژویی ،که هه‌ندێکیان نزیکی بون ،گێڕاویانه‌ته‌وه ،به‌اڵم ئه‌مه‌ی ئه‌ڵماس خان ئه‌گه‌رچی بایه‌خی به داڕشتنی پالن و ئاماده‌کاری تیمی جێبه‌جێکردن و جۆری کوشتنه‌که‌ی داوه ،به‌اڵم گفتوگۆی نادر و بکوژه‌که‌ی به جۆرێ داڕشتوه زۆرتر له دادگا و دادگایی ئه‌چێ نه‌ک له شهڕهشیرێکی کورتخایه‌ن .دانه‌ر ،هونه‌رێکی جوانی نواندوه له ده‌رخستنی ناخی ده‌رون و الیه‌نی سایکۆلۆجی بکوژ و کوژراودا له ساتی روداوه‌که‌دا. بواری به نادر داوه داکۆکی له خۆی بکات ،چاکه‌ی خۆی به سه‌ر خه‌ڵکی ئێرانه‌وه باس بکات ،سه‌روه‌ریه‌کانی خۆی به شانازیه‌وه بگێڕێته‌وه ،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی ئێرانێتی له ده‌ورنی بکوژه‌که‌ی دا ببزوێنێ و ،هه‌تا بکوژ له بڕیاره‌که‌ی په‌شیمان بکاته‌وه جارێ هه‌ڕه‌شه و ترس و جارێ پاڕانه‌وه و به‌زه‌یی پیشان ئه‌دا. له هه‌مان کات دا ،بواری به بکوژ داوه که تاوانه‌کانی نادر رون بکاته‌وه و بیانوه‌کانی خۆی بۆ کوشتنی ئه‌و بسه‌لمێنێ. دیمه‌نی :3دانیشتوانی حه‌ریم دانه‌ر ،به درێژایی داستانه‌که‌ی توخنی ژیانی تایبه‌تی نادر نه‌که‌وتوه ،به‌اڵم که باسی گێڕانه‌وه‌ی تااڵنکردنی سه‌راپه‌رده‌ی ناو خێوه‌تگای شاهانه‌ی نادر ئه‌کا ،ئینجا هه‌ندێ الیه‌نی ژیانی تایبه‌تی ئه‌بینرێ ،که له‌م
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
سهراپهردهیهدا ،که له خێوه‌تی شا و چه‌ند خێوه‌تێکی تر پێکهاتوه و ،له ناو کامپێکی جه‌نگی دا بوه ،چ جه‌نجاڵیه‌کی مرۆڤیی له ژن و که‌نیزه‌ک و خواجه و غوالمی تێدا بوه: ژن و دۆسته تایبه‌تیه‌کانی: بانوی بانوانی زهڕبافتی زهڕپۆش ،بانوی بانوانی پهردهپهروهرده ،بانوانی شا فیرۆزه خااڵن ،نازکانی سهههندپهروهر ،نازدارانی شای نازپه‌روه‌رده ،مه‌حبوبانی حامیله ،مه‌حبوبانی تاج تهاڵ ،خاسهکی مورهسهع که‌مه‌ر، زهریفانی زێڕ له گوێ... که‌نیزه‌که‌کانی: که‌نیزانی تهاڵتاقی ،که‌نیزانی زوڵف تا دامان ،خاسه که‌نیزان ،نازک نیهااڵن. له ره‌گه‌زی نێرینه‌ش: میرزای میرزایانی نوتفه‌ی نادر ،میرانی تاج و کهمهرزێڕ. بۆ خزمه‌تی ناوماڵ و کۆڕی مه‌ینۆشی: غواڵمانی ساده ،ساقی ،خواجه.. "خۆش رابواردن" که نیشانه‌یه‌ک بوه له "ده‌بده‌به‌ی شاهێتی" به‌شێ بوه له ژیانی رۆژانه‌ی شاکانی ئێران ،له مه‌ش دا نادر چاوی له‌وانه‌ی پێش خۆی کردوه. دیمه‌نی :4تااڵنی سه‌ر و ماڵ دانه‌ر له چه‌ند بۆنه‌یه‌ک دا باسی تااڵنی گێڕاوه‌ته‌وه ،به تایبه‌تی دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕه‌کان .ره‌نگه یه‌کێ له گه‌وره‌ترینی هه‌مو تااڵنیهکانی که نادر له شه‌ڕه‌کانی دا کردویه‌تی ،تااڵنکردنی هندستان بێ. دانه‌ر ،له‌م به‌شه‌ی داستانه‌که‌ی دا ،باس ئه‌کا که هه‌واڵی کوشتنی نادر گه‌یشتۆته ناو له‌شکره‌که‌ی ،پشێوی که‌وتۆته ناو سپاکه‌یه‌وه ،له هه‌مو الیهکهوه به نارێکوپێکی رژاونه‌ته ناو خێوهتگاکهی و ،له که‌لوپه‌ل و گیاندار هه‌رچییان به‌ر ده‌س که‌وتبێ تااڵنیان کردوه. سه‌ری مناڵ و نه‌وه‌کانی نادریان بڕیوه. ساقی و خواجه و غوالمهکانیان کوشتوه. ورگی ژنه ئاوسهکانیان دڕیوه. ژنه جوان و نازداره‌کان و که‌نیزه‌که‌کانیان به ئه‌سیر بردوه. ته‌ختی تاوس ،ته‌ختی نوستن ،ته‌ختی شایه‌تی ،خه‌یمه‌ی مرواری ،تاجی شایه‌تی ،گه‌نجی خه‌زێنه ،خه‌زێنه‌ی خهرگای نادره ،چه‌تری چادر ،ئه‌سبابی چادر ،فه‌رش و فروش ،قاپ و قاچاخ ،ئه‌سپ و زین ،چه‌ک و تفاقی شه‌ڕ ...هه‌ر که‌س و تاقمێ شتێ له‌مانه‌ی به‌ر ده‌س که‌وتبێ تااڵنی کردوه. ئه‌مه شێوه‌یه‌کی ئاسایی تااڵنی سه‌روماڵی که‌سایه‌تی و هێزی شکاوی ئه‌و سه‌رده‌مه بوه. ئه‌ڵماس خان ،له هۆنینه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و دیمه‌نه جۆراوجۆرانه ،ویستویه‌تی مه‌به‌سته سه‌ره‌کیه‌که‌ی خۆی بسه‌لمێنێ، که ئه‌ویش "پوچی ژیان" بوه.
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
هۆنراوەی فێرکاری :گه‌شتێ له‌گه‌ڵ رواری هۆنراوه‌ی فێرکاری( :رواری وه‌ک نمونه) گوڵچنینێ له به‌رهه‌مه‌کانی
هۆنراوه‌ی فێرکاری( :رواری وه‌ک نمونه) شیعری خۆیی ئه‌و هه‌ڵبه‌سته‌یه که له ناخی ده‌رونی شاعیره‌وه ده‌رئه‌چێ و ،هه‌ست و سۆزی تایبه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به شتێ ده‌رئه‌بڕی که بزواندویهتی .به‌اڵم شیعری بابه‌تی بریتیه له‌و شیعره‌ی که شاعیر شتێ ئه‌ڵێ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی خۆیه‌وه .ئه‌گه‌رچی هه‌ردو جۆره‌که له‌وه‌دا هاوبه‌شن که هه‌ردوکیان کێش و قافیه‌یان هه‌یه و هه‌ردوکیان ئاهه‌نگی مۆسیقا له وشه و رسته‌کانیان دا هه‌یه ،به‌اڵم به‌ویان ئه‌ڵێن شیعر و به‌میان ئه‌ڵێن هۆنراوه (نظم). هۆنراوه‌ش چه‌ند چه‌شنی هه‌یه ،چه‌شنێکیان هۆنراوه‌ی فێرکارییه. هۆنراوه‌ی فێرکاری بابه‌تێکی تازه داهێنراو نیه .یۆنانیه‌کان ،رۆمانیه‌کان ،هیندیه‌کان ،فارسه‌کان ،عه‌ره‌به‌کان ،له کۆنه‌وه دایان هێناوه .سه‌رده‌مێ که خوێنده‌واری که‌م بوه و نوسین و خوێندنه‌وه دژوار بوه ،له به‌رکردنی په‌خشان سته‌م و له به‌رکردنی هۆنراوه ئاسانتر بوه .به تایبه‌تی بۆ فێرکردنی بابه‌تێکی دیاری کراو. هۆنراوه‌ی فێرکاری راسته‌وخۆ رو له وه‌رگر ئه‌کا ،هه‌وڵ ئه‌دا وه‌رگر مه‌به‌سته‌که‌ی وه‌کو راستیه‌کی بێگومان بسه‌لمێنێ و ،بابه‌ته‌که‌ی له‌به‌ر بکا و له بیری بمێنێ .بابه‌ته‌کانی هۆنراوه‌ی فێرکاری له ئه‌ده‌بی گه‌الن دا ،به تایبه‌تی هی عه‌ره‌بی چه‌ند جۆرێ بون:
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
جۆرێکی ،ئامۆژگاری و رێنماییه بۆ خواپه‌رستی ،باوه‌ڕی دینی ،ره‌وشت و خوی باش ،جیاکردنه‌وه‌ی خێر و شه‌ڕ و چاکه و خراپه ،مرۆڤ ئه‌بێ چی بکا و خۆی له چی البدا ،بۆ ئه‌وه‌ش بابه‌ته‌که‌ی ئاخنیوه به گه‌فی سزای دۆزه‌خ بۆ ترساندن و به گفتی پاداشی به‌هه‌شتی بۆ هاندان. جۆریکی تری ،هۆنینه‌وه‌ی دره‌ختی بنه‌ماڵه و ،ژیاننامه‌ی گه‌وره‌پیاوان و کاره ئه‌فسانه‌ییه‌کانیان بوه. جۆرێکی تری ،فێرکردن و تێگه‌یاندن و راهێنانی پیشه و هونه‌ر و زانست بوه .نمونه‌ی ئه‌مه الی یۆنانیه‌کان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 8سه‌ده پێش زاین" ،هزیود" له پاڵ مێژوی خواکان دا ،هۆنراوه‌یه‌کی داناوه ،بۆ باسی جۆره‌کانی کشتوکاڵ .رێنمایی جوتیارانی کردوه ده‌رباره‌ی وه‌رزه‌کانی ساڵ و له هه‌ر وه‌رزێک دا چی ئه‌چێنرێ و چی که‌ره‌سته و تفاقێکیان پێویسته بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانیان. عه‌ره‌ب ،به هۆنراوه‌ی فێرکارییان وتوه ئورجوزه "ارجوزه" چونکه به زۆری له سه‌ر به‌حری "ره‌جه‌ز" ی عروز دانراوه .ئه‌لفیه‌ی ئیبن مالیک "الفیه ابن مالک" که هه‌زار به‌یته بۆ فێرکردنی رێزمانی عه‌ره‌بی یه‌کێکه له باڵوترین ئورجوزهکانی زمانی عه‌ره‌بی ،ته‌نانه‌ت له ناو مه‌ال و فه‌قێکانی کوردیش دا ناسراو بوه. ئه‌م شێوه هۆنراوه‌یه ،هۆنراوه‌ی فێرکاری ،له هه‌ر 2مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی کوردی دا هه‌بوه .بۆ نمونه: به کرمانجی سه‌رو ،ساڵی 9111ک ئه‌حمه‌دی خانی ( 9991 – 9169ک) "نۆباری پچوکان" ی داناوه. به کرمانجی خوارو ،ساڵی 9291ک شێخ مارفی نۆدێ ( 9251 – 9957ک) "ئه‌حمه‌دی" ی داناوه. به گۆرانی ،شێخ محه‌مه‌د وه‌سیمی ته‌خته‌یی ( 9979 – 9998ک) و مه‌ال خضری رواری (؟ ) -چه‌ندین بابه‌تیان هۆنیوه‌ته‌وه. مه‌ال خضری رواری له "رۆڵه بزانی" دا به ڕێزێکی زۆره‌وه ئاماژه بۆ که‌سێکی تر ئه‌کا که پێش ئه‌و بابه‌تی دینیی ئیسالمی بۆ مه‌به‌ستی فێرکاری به هه‌مان زمان هۆنیوه‌ته‌وه ،ئه‌ڵێ: کهردێنیش به نه‌زم ،یاگێو گرد که‌سیم ئوستادی ،شێخی ،محه‌مه‌د وه‌سیم()8 له "ده‌وڵه‌تنامه" ش دا دیسان باسی هه‌مان مامۆستا ئه‌کا: ته‌عریف و سه‌وتی شێخی :شێخ وه‌سیم پێ دوه شیعره کهردهنش ته‌علیم()28 مه‌به‌ستی ئه‌ویش شێخ محه‌مه‌د وه‌سیمی ته‌خته‌یی بوه که چه‌ند کتێبی به هۆنراوه‌ی گۆرانی له بواری جیاوازدا داناوه .ئه‌گه‌ر رواری سااڵنی 9979 - 9971ک وه‌کو خۆی له کۆتایی کتێبه‌کان دا نوسیوێتی ،له قهاڵچواالن خه‌ریکی نوسینه‌وه‌ی "تحفه المحتاج" بوبێ و به شێخ وه‌سیم بڵێ "مامۆستا‌م و شێخم و له جێگه‌ی گشت که‌سم" ئه‌بێ هه‌ردوکیان له‌و ساڵه‌دا له‌وێ بوبن و ،ئه‌م هونه‌ره‌ی له ئوستاد و شێخه‌که‌یه‌وه بۆ به جێ مابێ. بنه‌ماڵه‌ی شێخانی مهردۆخهیی سنه چه‌ندین زانایان تێدا هه‌ڵکه‌وتوه ،که هه‌ندێکیان جگه له‌وه‌ی مه‌الی باش و مامۆستای شاره‌زای زانسته دینییه‌کان بون ،دانه‌ری کتێب و شیعر و هۆنراوه بون .یه‌کێ له‌وانه شێخ محه‌مه‌د وه‌سیمی ته‌خته‌ییه ( 9979 – 9998ک).
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
شێخ وه‌سیم ساڵی 9962ک له شاری سنه بوه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا حه‌سه‌نعه‌لی خان والی ئه‌رده‌اڵن بوه .ملمالنێی ده‌سه‌اڵت له ئێران له نێوان که‌ریم خانی زه‌ند و ئهاڵقولی خانی زه‌نگه‌نه و ئازاد خانی ئه‌فغان و ئاغا محه‌مه‌د خانی قاجاردا له‌وپه‌ڕی توندوتیژی دا بوه .له هه‌مان زه‌مان دا ناکۆکی نێوان سه‌لیم پاشا و سلێمان پاشای بابان ته‌قیوه‌ته‌وه .حه‌سه‌نعه‌لی خان بۆته به‌شێ له‌و ملمالنێ و ناکۆکییانه .به‌و هۆیه‌وه هه‌لومه‌رجی سه‌رانسه‌ری ناوچه‌ی ئه‌رده‌اڵن به خراپی تێک چوه و بۆته مه‌یدانی شه‌ڕوشۆڕ .شاری سنه چه‌ند جارێ داگیر کراوه و وێران بوه و ،زۆری دانیشتوانی چۆڵیان کردوه. شێخ وه‌سیم که له‌و سه‌رده‌مه‌دا ،قاضی محمد شریف ،نوسه‌ری "زبده التواریخ" ی مێژوی ئه‌رده‌اڵن ،به "قطب العارفین" ناوی بردوه له ئه‌نجامی ئه‌و نائارامیه‌دا سنه‌ی به جێهێشتوه روی کردۆته هه‌ورامان .پێ ئه‌چێ هه‌ر له‌و سااڵنه‌دا به یه‌کجاری چوبێته قهاڵچواالن. شێخ وه‌سیم ساڵی 9979ک له قهاڵچواالن مامۆستا بوه ،به په‌تای تاعون (چاوه‌قوڵه) که له‌و ساڵه‌دا باڵوبۆتهوه ،مردوه .شێخ وه‌سیم ،وه‌کو دانه‌ری "مشاهیر کرد" (روحانی )228/9 :ئه‌ڵێ چه‌ندین کتێبی فێرکاری له بواری جیا جیادا ،هه‌ر له باوه‌ڕی دینیه‌وه تا سه‌ر ئوستهرالب و باسی ساڵی که‌بیسه ،به زمانه‌کانی کوردی - گۆرانی ،فارسی ،عه‌ره‌بی داناوه. دانراوه هۆنراوه‌ییه‌کانی شێخ وه‌سیم ،هێشتا باڵونهکراونهتهوه .ئه‌وه‌ی به له‌هجه‌ی گۆران باڵوکرابێتهوه ،چه‌ند پارچه‌یه‌که دانه‌ری "بوژاندنه‌وه‌ی زانایانی کورد" (قه‌ره‌داخی 968/2 :و )252/6له کتێبێ به ناوی "ئه‌خالق" ه‌وه باڵوی کردۆته‌وه .ئه‌ویش له ده‌سنوسێکی سالی 9981ک گواستویه‌تیه‌وه .له سه‌ره‌تاکه‌ی دا ئه‌ڵێ: حیکمه‌ت و عیفه‌ت ،شه‌جاعه‌ت و عه‌دل اصل االخالق -هن یه‌ک تا چههارهمفهرعیشان هه‌نی فره بشنهوه له یه‌ک تاکو چل -والله یعلم - ئه‌وه‌ل عیبادهت ،ئیخالسهن دوه‌م سێیه‌مین دوعا ،شوکره‌ن چههارهم ئینجا یه‌که یه‌که ئه‌م چوار ئهخالقه ورد ئه‌کاته‌وه به‌اڵم ناوه عه‌ره‌بیه‌کانی وه‌کو خۆی به‌کارئه‌هێنێ بێ ئه‌وه‌ی هیچ وشه‌یه‌کی کوردی‌یان له جێگه دابنێ)262/6( . دانراوه‌کانی شێخ وه‌سیم ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی زانستی لێکۆڵینه‌وه‌یان لێ بکرێ ،نرخێکی مێژویی گرنگیان ئه‌بێ بۆ ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و زمان و بیری کوردی. وه‌کو رواری خۆی نوسیوێتی ناوی (خدر) خضری کوڕی مه‌والنا ئه‌حمه‌د بوه ،واته باوکیشی زانای ئاینی بوه، له گوندی روار (رودبار) ی ناوچه‌ی هه‌ورامانی سه‌ر به والیه‌تی ئه‌رده‌اڵن له دایک بوه ،روار که‌وتۆته خواروی رۆژهه‌اڵتی رێژاو له نزیک روباری سیروان .ناوچه‌یه‌کی شاخاویه .زمانی خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ورامیه. بۆ زانینی ساڵه‌کانی ژیانی هه‌ندێ نیشانه‌ی دیار له به‌رچاون. ساڵی 9971ک له قهاڵچواالن بوه .ئه‌و سه‌رده‌مه قهاڵچواالن پایته‌ختی میرایه‌تی بابان بوه .له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناوه‌ندێکی فه‌رهه‌نگی گرنگ بوه .چه‌ند مه‌دره‌سه و مزگه‌وت و چه‌ندین مه‌الی زانای لێ کۆبۆته‌وه .له قهاڵچواالن سه‌دان مه‌الی باش خوێندنیان ته‌واو کردوه و ،سه‌دان کتێبی باشی لێ بوه و ،سه‌دان کتێبی باشی تێدا نوسراوه‌ته‌وه و تێدا دانراوه. 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
له‌و ساڵه دا سلێمان پاشای خالید پاشا میری بابان بوه .قهاڵچواالن شارۆچکه‌یه‌کی بچوکی نائارام بوه. میره‌کانی بابان له ناوخۆیان دا ناکۆک بون و ،پیالنیان له یه‌کتری گێراوه .ده‌سه‌اڵتی رۆم له به‌غداده‌وه و ده‌سه‌اڵتی عه‌جه‌م له کرماشانه‌وه به‌رده‌وام ده‌ستیان تێ وه‌رداوه و چاویان له سه‌ری بوه بیخه‌نه ژێر حوکمی خۆیانه‌وه. رواری روبعی یه‌که‌می کتێبی "تحفه المحتاج" ی دانراوی "ابن حجر" ی به خه‌تی خۆی له قهاڵچواالن نوسیوه‌ته‌وه .هه‌ر له‌و ده‌وروبه‌ره‌دا "روبعی دوه‌م" یشی هه‌ر له‌وێ نوسیوه‌ته‌وه. له کۆتایی روبعی یه‌که‌می دا نوسیوێتی" :بید الحقیر ابن مال احمد خضر الرودباري االوراماني معتکفا في الجامع السلیمانیة ببلدة قلعة جواالن یوم الثالثاء ".9971 له کۆتایی روبعی دوه‌می دا نوسیوێتی" :الحمد لله علی اتمام الربع الثاني بتوفیق هدایة الرباني ،من الشرح المسمی بتحفة المحتاج في شرح المنهاج للعالم الفاضل الکامل المشتهر بابن حجر بن محمد الهیثمي االنصاري المتبحر المعتبر ،بید الفقیر الی رحمة الباري ،خضر بن موالنا احمد الرودباري سنة 9971مع عدم السکون فی االربعین ،جزء في الخلوات ،وجزء في الملوات ،صفحة في الفالة ،وصفحة في الغرفات ،اوراق باللیل واوراق بالنهار ،شطر في الحجرة ،وشطر في الدار ،راقما للکتاب و متکلما مع االحباب ،خاطبا لخطاب المخاطبین ،وکاتبا کتاب المکاتبین ،یوما بالحزن ویوما بالسرور ،مع تکرار االیام واالسبوع والشهور ،رحم الله امرءآ ینظر الی مقالتي و یتدبر في حالتي وال یجعلني هدفا للطعن والمالم ،في زلة االقدام وانا راجي منه ذکر الخیر والسالم)251/7(". ساڵی 9917ک کتێبی "ده‌وڵه‌تنامه" ی داناوه. ساڵی 9212ک ده‌ستی کردوه به نوسینه‌وه‌ی "قاموس المحیط" ی فه‌یروزئابادی .ماوه‌ی ساڵێ خه‌ریکی "کتابة و مقابلة" ی بوه .به‌اڵم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی روار کێشه‌ی هه‌بوه ،به "زاڵم" ناویان ئه‌با ،له به‌ر ئه‌وه رواری به جێهێشتوه .ماوه‌ی چوار مانگ له هاتوچۆدا بوه تا سه‌ره‌نجام له گوندی "ئارمان" گیرساوه‌ته‌وه. ساڵی 9212ک له گوندی ئارمانی سه‌ر به والیه‌تی ئه‌رده‌اڵن بوه .له‌م باره‌یه‌وه له کۆتایی نوسینه‌وه‌که‌ی دا ئه‌ڵێ: "احمد الله الذي اعدنا الستکتاب مفاتیح کالمه بتحریر القاموس وامدنا الکتساب تصحیح تمامه بتایید الناموس. وشکرا له في مقابلة تجدید نعمه تصحیحا ،وحمدا له علی مناولة کالمه ترقیما وترجیحا ،وصلى الله علی من سبح في کفه الحصاة بدل الخط تسبیحا ،وعلی آله واصحابه الذین حاولوا للدین تنقیحا. فیقول الفقیر المرتجی الی رحمة الباري ،ابن مال احمد ،خضر الرودباري ،من ناحیة ارمان من توابع اردالن: فرغت من کتابة هذه النسخة الشریفة ثانیا من النسخة االولی بخطي –ایضا -التي قابلتها بنسختین صحیحتین احداهما قوبلت بنسخة المصنف بال واسطة ،وهذه بواسطتین ظهر یوم الجمعة لثمانیة عشر من شهر صفر المبارک بتوفیق الله تعالی وتبارک 9212متحریا لمسطره علی الوضوء تماما ،ولکتابته ایضا غالبا ،اکراما لما فیه من لغة الله القدیم السرمدي ،ولسان الرسول المکي العربي ،مکتسبا لنیل (ال)ثواب السنة النبویة ،وتیمنا لدوام دولة من بی‌من همته عمر والیة االردالن بعدما دار‌ت خواء هاویة ،ونضر ایالة الکردستان بعدما صارت هواء خاویة ،وقد اصبح قبل سماءها ارضا وطولها عرضا ،ال‌ن في ایامه ارخی عذبة الدعة والسعة اهل العمامة ،ونال االنام فی المنام باالمن والسالمة ،الذي شوکته اخذ باالقدام والنواصي ،وحملته شبکة النوافر والقواصي ،المقدم بالحسب علی االکفاء واالقران ،والمتقدم بالنسب واالجداد الفخام العظام في (ال)ایران ،الخان بن الخان ،العالي الوالي خسرو خان ،بن الخان احمد خان ،الزال موفقا بعنایة المعز المنان ،وانیقا حظه وجده ببهجته وبسطته کالجنان ،وکل ذلک بحمد الله فقد ال ا‌قول ذلک سمعة ومداهنة ،ال‌ن الخبر لیس کالمعاینة ،بل شکرا النعامه ،وذکرا 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
الکرامه ،فمن لم یشکر الناس لم یشکر الله ،بلغه الله الی اقصی مناه ،ورزقنا الخاتمة الحسنی وایاه ،یا الله یا الله یا رباه ،وعلی محمد النبي صلعم وعلی آله واصحابه الذین اهتدوا بهداه. آمین یا اکرم االکرمین ویا غیاث المستغیثین .واحمد لله رب العالمین .تم الختام والسالم( ".قه‌ره‌داخی)216/7 : له به‌شێکی تری دا نوسیوێتی: ".... " وقد حصلت فترة اربعة اشهر باالسفار العائقة ،ختم الله لنا باالفعال الفائقة ،وهدانا الی االعمال الالئقة ،وابدلنا من هذه القریة الظالم اهلها ،ببقعة یذهب الحزن سهلها ،وبدلنا بجوار االشرار برودبار ،بجوار االخیار ،بحق السید المختار ،واله االبرار ،یاکریم ،یا غفار ،آمین ،آمین ،آمین ،یا رب العالمین ،بادئا به منتصف جمادي االخر یوم االربعاء ( ".9212قه‌ره‌داخی)216/7 : له‌وێ له نوسینه‌وه‌ی "قاموس المحیط" ی فه‌یروزئابادی بۆته‌وه ،که یه‌کێ بوه له فه‌رهه‌نگه گرنگ و درێژه‌کانی زمانی عه‌ره‌بی .له چه‌ند دێڕیک دا که به عه‌ره‌بی به بۆنه‌ی ته‌واوکردنی نوسینه‌وه‌ی قاموسهکهوه نوسیوێتی ئه‌شێ چه‌ند زانیاریه‌کی لێ ده‌ربهێنرێ: یه‌که‌م ،ئه‌مه‌یان دوه‌مین نوسخه‌ی قاموسی "المحیط" ه که نوسیوێتیه‌وه و ،به هاوکاری مسته‌فای ،کوڕی چواره‌می ،له گه‌ڵ نوسخه‌ی یه‌که‌می دا به‌راوردی کردوه .واته هه‌م خۆی هێشتا له ته‌مه‌نێک دا بوه توانایه‌کی باشی کاری سه‌خت و به‌رهه‌مداری له‌و بابه‌ته‌ی هه‌بوه ،هه‌م له ته‌مه‌نێک دا بوه که کوڕی گه‌وره‌ی زانا و پێگه‌یشتوی هه‌بوه. دوه‌م ،له هاوگوندیهکانی خۆی ناڕازی بوه له به‌ر ئه‌وه له‌وێ گوێزاوێتیهوه بۆ جێگایه‌کی تر. سێیه‌م ،به بۆنه‌ی ته‌واوبونی نوسینه‌وه‌ی قاموسهکهوه ستایشی خوسره‌و خانی کوڕی خان ئه‌حمه‌د خان ئه‌کا، له الیهکهوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وه‌تی ئه‌و حوکمی والیه‌تی گرتۆته ده‌ست ئه‌رده‌اڵنی له وێرانه‌وه کردۆته‌وه ئاوه‌دانی و ،له الیه‌کی تره‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی بایه‌خی به زانایان داوه و ژیانی بۆ دابین کردون. (قه‌ره‌داخی)216/7 :
حاجی قادر و رواری ناوبانگی رواری و به‌رهه‌مه‌کانی له ناو فه‌قێ مه‌الی مزگه‌وته‌کانی کوردستان باڵوبۆتهوه .ئه‌وسا چاپ ده‌گمه‌ن بوه ،له به‌ر ئه‌وه ئه‌م به ده‌س نوسراوه‌ته‌وه و باڵوبۆتهوه .هه‌ندێکیان له به‌ریان کردوه .دیاره هه‌واڵی دانراوه‌کانی رواری گه‌یشتۆته ئه‌سته‌موڵ .حاجی قادری کۆیی ( 9817 - 9896ز) له‌و شیعره‌دا که بۆ شاعیرانی کوردستانی ته‌رخان کردوه ،ئه‌ڵێ: وه‌ک مه‌ال خدری رودباری نیه شیعری ئاوی حه‌یاته تاری (تاڵی) نیه مه‌ال خدری رواری مه‌ال بوه ،جگه له‌وه‌ی له مزگه‌وت دا فه‌رزه‌کانی دین و فرمانه‌کانی مه‌الیه‌تی ئه‌نجام داوه، دیاره مامۆستاش بوه ده‌رسی وتۆته‌وه ،هه‌ندێ له بابه‌ته‌کانی ده‌رسه‌کانی بۆ ئاسانکردنی فێربون و بۆ له‌به‌رکردن به شیعر هۆنیوه‌ته‌وه .رواری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند کتێبی داناوه ،ئه‌وه‌ی تا ئێستا باڵوکراوه‌ته‌وه بریتیه له:
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
رۆڵه بزانی ،ده‌وڵه‌تنامه ،زه‌مانه‌ی ئهندهن ،عه‌قیده‌ی کوردی :چوار دانراوی هۆنراوهیین ،هۆنراوه‌ی فێرکارین، جه‌میل فاروقی ساغی کردونه‌ته‌وه .ساڵی 2117هه‌ر چواری ،به زنجیره له 9تا 1له تاران چاپ کراون.
قاڵبه شیعریه‌کانی رواری له هۆنینه‌وه‌ی نامه‌کانی دا پێڕه‌وی هه‌مان قاڵبه شیعریه‌کانی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی گۆرانی کردوه: سه‌ره‌تاکه‌ی به دو به‌یتی هاو قافیه ده‌س پێ کردوه ،وتویه‌تی: رۆڵه بزانی فه‌رزه‌ن وه‌ر جه گشت ،مه‌بۆ بزانی چه‌نی ئهحکامان ،په‌ی موسڵمانی ئه‌سڵ و فه‌رعی دین ،چه‌نی ئه‌رکانی ئه‌رچی پهنجهنێ ،ئه‌مما گهنجهنێ مه‌بۆ بزانی :ههریۆ پهنجهنێ "مه‌بده‌ئو" و "مه‌عاد" ،په‌نجه‌م "نوبووات"()8/9 ئه‌سڵ و دینیمان" :زاته‌ن" و "سیفات" هۆنراوه‌کان مه‌سنه‌وی جوت قافیه‌ن و ،کێشی سه‌در و عه‌جزی هه‌مو به‌یته‌کانی ده بڕگه‌یین. له نامه‌یه‌کی تری دا که ناوی "زه‌مانه‌ی ئهندهن" ی لێ نراوه پێڕه‌وی هه‌مان شێوازی کردوه ،له سه‌ره‌تاکه‌ی دا وتویه‌تی: زه‌مانه‌ی ئهندهن ئه‌ی موسڵمانان یه ده‌وره‌ی ئهندهن قاپی شه‌ڕ گوشاد ،ده‌ری خه‌یر به‌نده‌ن عامیان فه‌تتان ،کارشان فهندهن()92/2
به‌رهه‌مه‌کانی رواری .1رۆڵه بزانی "رۆڵه بزانی" زیاتر له 911به‌یته. له نامه‌ی "رۆڵه بزانی" دا ،رواری ئامۆژگاری وه‌رگر ئه‌کا :زانین و کرده‌وه ،زانست و کار ،پێکه‌وه گرێ بدرێ و ،که‌ڵک له ته‌مه‌ن وه‌ربگیرێ بۆ به‌ده‌سهێنانی زانست و ،به‌ده‌ستهێنانی زانستیش بۆ ئه‌وه بێ له بواره‌کانی ژیان دا جێبه‌جێ بکرێ .زانای بێ کرده‌وه وه‌کو داری بێ به‌ره: بابێوهت زانا یۆتهر بزانه هه‌ر چیوێت وانا چیوتهر بوانه زانات وه‌رت که‌رد ،عه‌مه‌ل باوه‌ره وانات و زانات ،وه‌رش بکه‌ره عیلمی بێ عه‌مه‌ل ،باخی بێ به‌ره‌ن عیلمهن چون دره‌خت ،عه‌مه‌ل سه‌مه‌ره‌ن ئیلال بێ به‌ده‌ل عومره‌ن و عه‌مه‌ل هه‌رچی زایع بۆ ،په‌رێش هه‌ن به‌ده‌ل جه‌ی دونیا به‌رشی بێ وایه و مایه حه‌یفه‌ن عومری وێت بده‌ی به زایه عیلمی بێ عه‌مه‌ل ،مه‌ده‌ره وه باد()92/9 عیلم و عه‌مه‌ل و عومرت بۆ زیاد
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
له به‌شێکی "رۆڵه بزانی" دا باسی "ئه‌سڵ و فه‌رع" ی دینی ئیسالم و ئه‌رکان و ئه‌حکامه‌کانی ئه‌کا و ،له به‌شێکی تری دا باسی محه‌مه‌د و باوک و باپیری و دایکی و پێغمهبهرێتی و سفه‌ته‌کانی و ته‌مه‌نی ئه‌کا و له به‌شێکی تری دا باسی ئه‌رکانی نوێژ ئه‌کا. له‌و به‌شه‌دا که بۆ باسی سیفاتی پێغه‌ممه‌ری ته‌رخان کردوه وتویه‌تی: نیمێ سیفهتێش مه‌بۆ بزانی نه‌ک کافر بینه ،ئه‌گه‌ر نه‌زانی حه‌زره‌ت عهرهبهن ،مه‌کی ،قوره‌یشی ره‌سولی ئوممی ،جای شادی وه‌شی تا ئه‌ڵێ؛ پوز و ساق باریک چون بلوری ساف قوڵکه و پایش نه‌بێ راست بێ و شه‌فاف سایه ،یانێ سه‌ی ،نهبێش چون مه‌له‌ک جیسمی شهریفش جه نور بی ،بێ شه‌ک خوالسهی کهالم نور سروشته بێ جه سه‌ر تا وه پاش چون فریشته بێ()98/9 له باسی ئه‌رکانی نوێژدا وتویه‌تی: ئه‌رکانو نمای مه‌بۆ بزانی نه‌ک به جه‌هاله‌ت ،چه‌نه‌ش بمانی ئه‌وه‌ل :باوه‌ره نیه‌ت به تاقی دوه‌م :تهکبیرهن ،نامی حه‌ق باقی سێهه‌م :قیامه‌ن ،جه قیبله‌ی یه‌قین چوار :الحمد لله رب العالمین په‌نجه‌م :رکوعهن ،به بێ ریا بۆ شه‌شه‌م :ئیعتیدال ،رو نه ده‌رگا بۆ حه‌وته‌م :سوجودهن ،سوجده‌ی روی زه‌مین هه‌شته‌م :جلوسهن ،په‌ی دروسی دین نۆهه‌م :قوعودهن ،قه‌رارگای تاعه‌ت ده‌هه‌م :تهحیاتهن ،که‌لیمه‌ی شاده‌ت یانزه‌هه‌م :سه‌ڵوات به روی ره‌سول بۆ دوانزه‌هه‌م :سه‌الم یا خوا قه‌بول بۆ سیانزه‌هه‌م :ته‌رتیب ،وه‌ر نه‌ده‌ی جه ده‌س تا جه رۆی مه‌حشه‌ر نه‌بی زوان به‌س مه‌زهه‌ب شافیعی ،ئیمام مهشهورهن دینمان سه‌حیح ،هه‌م بێ قسورهن()22/9
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
.2ده‌وڵه‌تنامه ده‌وڵه‌تنامه یه‌کێکی تره له دانراوه فێرکاریه‌کانی رواری .رواری خۆی مێژوی دانانی دیاری کردوه: تاریخی نهزمش مه‌بۆ شنه‌فته‌ن هه‌زار و یه‌کسه‌د نه‌وه‌د و هه‌فته‌ن ()9917 هۆی دانانی کتێبه‌که‌ی به شێوه‌ی گۆران و بۆ خه‌ڵکی کوردستان له به‌شی "سبب نظم کتاب" دا رون کردۆته‌وه: الزم بی وه‌نه‌م له‌فزی گۆرانی نه‌زمێ بواچون په‌ی کوردستانی په‌ی لهفزئارایی ساف و خۆش کهالم فائیدهش عام بۆ په‌رێ خاس و عام تا نه‌سیحه‌ت بۆ په‌رێ بهندهگان هه‌م وهصییهت بۆ په‌ی وامهندهگان()22/2 ده‌وڵه‌تنامه زیاتر له 111به‌یته .دانه‌ر دابه‌شی کردوه به سه‌ر سه‌ره‌تا و موقه‌دیمه و دوانزه باب و خاتیمهدا: بابی یه‌که‌م ده‌رباره‌ی رونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌گبه‌تی ئه‌هێنێ دوه‌می ئه‌وه‌ی فه‌رامۆشی ئه‌هێنێ سێیه‌می ئه‌وه‌ی بیر تیژ ئه‌کا چواره‌م و پێنجه‌می رونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌ن درێژ ئه‌کا و ئه‌وه‌ی ته‌مه‌ن کورت ئه‌کا شه‌شه‌می له باره‌ی رونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی دڵ رۆشن ئه‌کا حه‌وته‌م و هه‌شته‌می له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئابروی مرۆڤ ئه‌با و ئابڕوی زیاد ئه‌کا نۆیه‌می له باره‌ی ئه‌وه‌ی روناکی چاو زیاد ئه‌کا و که‌می ئه‌کا ده‌یه‌می له باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌رگای رزق ئه‌کاته‌وه و هه‌ژاری ناهێڵێ یانزه‌هه‌می ئادابی دوعا و کاتی گیرا بونی و دوانزه‌هه‌می هه‌ندێ دوعا ئینجا کۆتایی کتێبه‌که رواری له "مقدمه" دا رو ئه‌کاته وه‌رگر ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر کوده‌کی رۆڵه بوانه! ئه‌ر کامڵهنی برا بزانه! ئه‌ر ناخواندهنی بژنه‌وه به گۆش! ئه‌ر شنهفتهنی باوه‌ره وه هۆش! ئه‌ر عالمهنی بوزه ئه‌و ویرت! چه رهنگش فه‌رمان ئوستاد و پیرت واتش :واچه میم ،وات :ئوستا من نیم()26/2 نه‌ک چون قوتابی به میم واتش بیم له کۆتایی دا ئه‌ڵێ: خودایا به حه‌ق چهارده مه‌عسوم ئه‌گه‌ر ماڵدارن مواچان قارون 222
ئه‌ی چوارده فه‌سڵ چونکه بی مهنزوم ئه‌گه‌ر بێ ماڵه‌ن سوک و سفله و دون
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
ئه‌ر ساحیب ماڵه‌ن ،مامه‌ن یا خاڵه‌ن سه‌ید شه‌ریفی وات جه ئاخر حاڵ
ئه‌گه‌ر بێ ماڵه‌ن ئه‌و بهیتولماڵهن عیز و مه‌ردی عیلم ،عیز و عیلمی ماڵ()967/2
په‌رێ خاص و عام نهفعش بو مهحسول شکسته و به‌سته جه ال‌ت بۆ قبول ئه‌جری ناتهمام نه‌بۆ وێنه‌ی غه‌یز ئیمه‌یچ توفه‌یلی بیاومی به فه‌یز په‌ی ره‌کیکی له‌فز عوزرم هه‌ن قوبول کلم الناس قدر العقول -خامه وه‌ش کهالم ئامه یا نامه به مه‌عنی نامش بی ده‌وڵه‌تنامه یه واته‌ی خضر ئیبن ئهحمهدهن موحتاجی ره‌حمه‌ت خودای ئهحهدهن به نهزمش ئاورد په‌رێ ئهتفاالن په‌ی مه‌کته‌بییان ،ساحیب ئیقباالن بۆ به نمونه په‌ی کهمالشان نشانیوه بو جه ئیقبالشان()961/2 رواری به وته‌ی خۆی دهوڵهتنامهی بۆ فێرکردنی منااڵن و مه‌کته‌بییان داناوه ،به‌اڵم سه‌رنجدانی ورد له ناوه‌رۆکی کتێبه‌که ده‌ر ئه‌که‌وێ که دانه‌ر نه‌یتوانیوه مه‌به‌سته‌که‌ی ،وه‌کو ویستویه‌تی ،بهێنێته دی چونکه: یه‌که‌م ،ژماره‌یه‌کی زۆر ناوی زانا و فه‌قیه و ده‌سه‌اڵتدار و که‌سایه‌تی ئه‌فسانه‌یی هێناوه ،جه‌نجاڵیه‌کی ئه‌وتۆی دروست کردوه مه‌گه‌ر خوێنده‌وارێکی رۆشنبیر سه‌ری لێ ده‌ربکا. دوه‌م ،ژماره‌یه‌کی زۆر ناوی ئایه‌تی قورئان و ئایه‌ت و حه‌دیسی پێغه‌ممه‌ر و په‌ندی عه‌ره‌بی و فارسی تێهه‌ڵکێشی به‌یته‌کانی کردوه ،ئه‌گه‌ر یه‌کێ زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و فارسی به باشی نه‌زانێ ناتوانێ تێی بگا. رواری له دهوڵهتنامهدا چه‌ند بابه‌تێکی تێکه‌اڵو کردوه و هه‌وڵی داوه به یه‌کیانه‌وه ببه‌ستێته‌وه ،له‌وانه: یه‌که‌م ،هه‌ندێ ئه‌حکامی دینی. زۆری بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ندییان به بیروباوه‌ڕی دینیه‌وه هه‌یه ئه‌شێ زانایه‌کی ئایینی هه‌ڵیان بسه‌نگێنێ و ،لێکدانه‌وه‌ی ئاینییان بۆ بکا. دوه‌م،
په‌ند و ئامۆژگاری و رێنمایی. گه‌لێ ئامۆژگاری وه‌رگری کردوه بۆ هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه له ژیانی کۆمه‌اڵیه‌تی دا ،ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له ئامۆژگاریه‌کانی په‌یوه‌ندی به ره‌فتاری تایبه‌تی مێرده‌وه هه‌یه له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی.
سێیه‌م،
چاره‌کردن یا ده‌رمانی هه‌ندێ نه‌خۆشی.
.3زه‌مانه‌ی ئهندهن یه‌کێکی تره له دانراوه‌کانی رواری .زیاتر له 671به‌یته. مه‌به‌ستی له‌م نامه‌یه په‌یامێک بوه بۆ خه‌ڵک که هه‌رکه‌سێ له هه‌ر پله و پایه‌یه‌ک دا بێ هه‌ر ئه‌مرێ .دنیاش ئه‌وه‌نده "ئه‌ند" ی نه‌ماوه تێک بچێ و کۆتایی بێ ،ئه‌وسا هه‌مو که‌س ئه‌که‌وێته به‌ر لێپرسینه‌وه .ئه‌و 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
موسوڵمانانه‌ی کرداری باشیان ههبوبێ ئه‌چنه به‌هه‌شت و ،ئه‌وانه‌ش به‌دکردار بون ئه‌خرێنه دۆزه‌خه‌وه .رواری باسی پردی سیرات و ناو به‌هه‌شت و ناو جه‌هه‌نه‌م ئه‌کا و ،ورده‌کاریه‌کانی خۆشیه‌کانی به‌هه‌شت و ئازاره‌کانی جه‌هه‌نه‌م وێنا ئه‌کات. له به‌شێکی ئه‌و به‌شه‌دا که بۆ باسی به‌هه‌شتی داناوه ئه‌ڵێ: هه‌ر یه‌ک به ره‌نگێ ،هه‌ر یه‌ک مه‌قامێ بهههشتش ههشتهن ،هه‌ر یه‌ک به تامێ نه گیر ،نه گرفت ،نه دوستاخ ،نه به‌ند نه به‌ند ،نه بوهتان ،نه قورب و نه فه‌ند نه خه‌وف ،نه خه‌ته‌ر ،نه مور و نه مار نه ته‌وق ،نه زنجیر ،نه زه‌لیل ،نه زار نه قاتڵ ،نه قه‌تڵ ،نه حه‌ریف ،نه حه‌یف نه تیغ ،نه تفه‌نگ ،نه سوهام ،نه سه‌یف نه ده‌ردی سه‌ره‌ن ،نه شکه‌م ،نه پشت نه زاریع ،نه زه‌رع ،نه کاسب ،نه کشت نه ئێشی کۆڵنج ،نه یاگه‌ی خه‌مه‌ن نه ئێشی گۆش و نه ئێشی چه‌مه‌ن نه مات ،نه په‌شێو ،نه په‌شیمانی نه عه‌یب ،نه عیلله‌ت ،نه هۆ نوقسانی نه بیمی مردن ،نه خه‌وفی سێری نه خه‌م ،نه غوسسه ،نه زه‌عفی پیری هه‌وا موعته‌دیل ،چون مینای بێ گه‌رد نه گه‌رم و نه سه‌رد ،نه حه‌ڕ و نه به‌رد بێ خه‌وف و خه‌یاڵ ،جه سه‌یری گوڵگه‌شت حاسڵهن سابیت ،به‌هه‌شته‌ن به‌هه‌شت!()61/2 له باسی جه‌هه‌نه‌م دا ئه‌لێ: دۆزه‌خ بهحرێوهن جه ئاهیر جۆشان جه نرکه‌ی نیران ،نائیرهی سه‌عیر "اعاذنا الله" یا فه‌ردی قه‌دیم دۆزه‌خ پڕ ئاهیر ،هه‌م پولی سیڕات جه ئه‌ڵماس تیزتهر ،جه م‌و باریکتهر هه‌زار ساڵ پایین ،هه‌زار بهرفهراز به ئه‌مری قادر ،به فه‌رموده‌ی حه‌ق به حوکمی حاکم ،پادشای خه‌بیر گرد حازر مهبان نهڕاگهی سیڕات پا منیان سه‌ر پرد ،باریکی م‌و ته‌رز مهویهران ناچار نه روی سیاتار موئمینان مه‌یان چون بریقه‌ی به‌رق مهویهران چون تیر ،یاخۆ چون بای وه‌شت نیمێ مهویهران ،چون ویه‌رده‌ی تیر پا منیان وه سه‌ر سیڕات چون شمشێر دهسشان دو نیم بۆ ،گرد مه‌گنا به‌وار سیڕات چون دره‌خت ،بهندهگان خه‌زان نیم نه‌جات یافته ،نه‌و ترس و له‌رزه
222
خودا به که‌ره‌م سه‌ری ئه‌و پۆشان جه لوشهی نه‌به‌رد تۆفی زمهه‌ریر "اجرنا من نار ،عذاب الیم" مهویهراش به سه‌ر ته‌مام مه‌خلوقات رای سێ هه‌زار ساڵ ،چی سه‌ر تا ئه‌و سه‌ر هه‌زار البهال ،باریک و دراز نه سهرچای بێده‌ر ،کریان موعلهق مهویهراش به سه‌ر ،سه‌غیر و که‌بیر گوزه‌رگای سه‌رپرد ،رای هات و نه‌هات به سه‌د شۆکهشۆک ،به‌ده‌ن پڕ جه له‌رز به‌عزێ گرفتار ،به‌عزێ رستگار چون شۆڵه‌ی خورشید ،بهربیۆ نه شه‌رق ئه‌هلی نهجاتهن ،مه‌شان په‌ی به‌هه‌شت نیم دو ساغ مه‌بۆ وه به‌ندی زنجیر پاشان دو نیم بۆ و ده‌ست مهبان گیر گشت خه‌جاڵه‌تبار ،روشان چون ده‌وار نیمێ مهویاران ،نیمێ مهڕێزان نیم رێزان به وار ،به وێنه‌ی ته‌رزه)66/2(...
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
گوڵچنینێ له به‌رهه‌مه‌کانی ده‌رمانی چاو له سه‌رده می رابوردودا چاوئێشان ،چاوخێل بون ،چاوکزبون ،چاو کوێربون ...له ده‌رده باڵوهکان و له کێشه دژواره‌کان بوه .له کوردستان نه پزیشکی پسپۆڕی چاو هه‌بوه ،نه کۆلێجی پزیشکی .نه زانیویانه چاویلکه چیه .ره‌نگه له هه‌ندێ شوێن "حه‌کیم" ههبوبێ ،ئه‌ویش له هیچ دامه‌زراوه‌یه‌کی زانستی دا نه‌یخوێندوه ،به‌ڵکو له باوکیه‌وه یا له که‌سێکی تره‌وه پیشه‌که فێر بوه .خه‌ڵک زیاتر له‌وه‌ی روی کردبێته "حه‌کیم" روی کردۆته "مه‌الی مزگه‌وت" .مه‌الی مزگه‌وت ،که به دوانزه عیلم ناویان ده‌رکردوه ،ته‌نیا توێژی زانا و رۆشنبیری کۆمه‌ڵ بون، خه‌ڵک پێیان وابوه ئه‌وان هه‌مو شت ئه‌زانن .بۆ زۆری کێشه‌کانی خۆیان ،له‌وانه بۆ چاره‌ی نه‌خۆشی ،رویان تێ کردون .مه‌الش هه‌ندێ جار به یارمه‌تی نوسراوه کۆنه‌کان هه‌ندێ ده‌رمانیان بۆ دیاری کردون ،یان به دوعا و "نوشته" هه‌وڵی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانیان داون .رواری یش هه‌مان کاری کردوه .بۆ چاره‌سه‌ری چاوئێشه و هێزی بینایی هه‌ندێ رێنمایی و چاره‌ی داناوه ،له‌وانه: بکێشه نه چه‌م به ما‌ء البصل په‌رێ بینایی ،نافیعهن عه‌سه‌ل برێشه و گریا ،کاڵ په‌ی نوری چه‌م وارده‌ی هیچ ده‌وا نیه‌ن چون شه‌ڵغه‌م په‌رێ چه‌م خاسه‌ن هه‌تا مه‌تاوی هه‌م ئاوه و هه‌ڵچێ یا خوا ریواوی بدهش ئه‌و وه‌رو هامنی وه‌ش وه‌ش ئاوه و هه‌ناری موز ،یانی مهیوهش مسقاڵێو فلفل ،کهمێو عه‌سه‌ل بار هه‌تا ببۆ وشک ،نیم جه تاڵیشار ده‌وای بینایین ،نه‌زانیش به که‌م بکهرهش سۆرمه ،بکێشهش نه چه‌م جه مانگه‌و رۆچێ ،مه‌که‌ره کاره ههرچێو بۆوه‌ش بۆ ،به بۆش بداره سۆڵ و ترش وارده‌ی ،مه‌که‌ره پیشه مراره الطیر نه چه‌م بکێشه بساوهش نهکهف ،بماڵهش نه چه‌م ژه‌نگی قوڕقوشم ،چه‌نی و ئاوی ده‌م تهسکینش مه‌دۆ مه‌بۆ به زامن په‌رێ ده‌ردی چه‌م ،په‌ی مه‌بۆ ساکن پێچهش وه ته‌وێڵ مه‌بۆ سودمه‌ند()921/2 یاخۆ پارچێوه گۆشتی گۆسفهند ریش و شانه پێ ئه‌چی له‌و سه‌رده‌مه‌دا پیاوان به گشتی ریشیان به‌ردابێته‌وه .ریشی زۆر و درێژ ئاڵۆزکاوه و شێواوه و دیمه‌نی روخساری ناشیرین کردوه ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بۆته هێالنه‌ی رشک و ئه‌سپێ ،بۆیه شانه و ئاوێنه یه‌کێ له پێویستیه‌کانی پیاو بوه بۆ خاوێنی ریشی و رێکخستنی .رواری رێنمایی پیاو ئه‌کا شانه‌ی ژنان ،شانه‌ی شکاو ،شانه‌ی هاوبه‌ش له گه‌ڵ که‌سێکی که ،به کار نه‌هێنێ ،ئه‌گینا نه‌گبه‌تی به سه‌ر دێ ،رونی نه‌کردۆته‌وه ئه‌مانه بۆچی نه‌گبه‌تی ئه‌هێنن .ئه‌شێ ئه‌م جۆره قسانه ره‌نگدانه‌وه‌ی باوه‌ڕه‌کانی خۆی و کۆمه‌ڵگا بن: ریشت به شانه‌ی ژه‌نان مه‌که‌ره جه دلێوه ژه‌نان به‌ده‌ن مهویهره شانه‌ت مه‌ده که‌س تانه بۆ ئیشت شانه و شه‌ریکی مه‌ده‌ر وه ریشت نه‌که‌ری هه‌رگیز ،نه‌گبه‌ته‌ن ئانه شانه‌ی شکه‌سته ریشت به شانه الو زه‌خمداری ،ماوهره مشکی()52/2 مه‌که‌ر به شانه ریشت به وشکی
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
جۆره‌کانی مرۆڤ رواری راوێژ و پرس‌وڕای به الوه ئه‌وه‌نده گرنگ بوه ،کردونی به پێوه‌ر بۆ دابه‌شکردنی مرۆڤ به سه‌ر سێ جۆردا" ،شهئ :شت" و "نیسفی شهئ :نیوهشت" و "الشهئ :هیچ". شت ،ئه‌و که‌سه‌یه که ئیشێ ئه‌کا ئه‌قڵی خۆی و ئه‌قڵی خه‌ڵکی تر به‌کارئه‌هێنێ. نیوهشت ،ئه‌و که‌سه‌یه که یان ئه‌قڵی خۆی به ته‌نیا بهکارئههێنی ،یان ئه‌قڵی خۆی بهکارناهێنی به‌اڵم ئه‌قڵی خه‌ڵکی تر به‌کارئه‌هێنێ. هیچ ،ئه‌و که‌سه‌یه که نه خۆی ئه‌قڵی هه‌یه و نه ئه‌قڵی خه‌ڵکی تر به‌کارئه‌هێنێ. له‌م باره‌یه‌وه وتویه‌تی: مه‌شوه‌ره‌ت خاسه‌ن ،سه‌الح بێ گه‌ڕه‌ن شاپه‌ڕ قوهتش به خورده‌ی په‌ڕه‌ن ئینسان سێ نهوعهن :شهئ و نیسفی شهئ یاخو الشهیئهن ،وه‌ش بزانه ده‌ی عهقڵو یوتهری به عه‌قڵی وێش یار شهیئهن :ئه‌و که‌سه وه‌ختێ که‌رۆ کار یا عه‌قڵی یۆتهر عه‌مه‌ل که‌رۆ پێش نیمه شهئ که‌سێن :هه‌ر به عه‌قڵی وێش جه پهرسای عاقڵ هه‌م غافڵ بیهن()11/2 الشهئ ئه‌وکه‌سه‌ن :وێش عه‌قڵ نیه‌ن غه‌م و هه‌م له "بابی دوعا" دا لێکدانه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆجی کردوه بۆ ناساندنی "غه‌م" و "هه‌م" له ده‌رونی مرۆڤ دا و، چاره‌سه‌رێکی سایکۆلۆجی ،که ئه‌ویش "دوعا" یه ،بۆ دیاری کردوه: مه‌بۆ په‌رێ دڵ ژه‌نگ و رهخاوهت وهرتهر واتمان غه‌م و قه‌ساوه‌ت تا دڵ فارغ بۆ ،ده‌رون نورانی ده‌وای هه‌م و غه‌م مه‌بۆ بزانی په‌ی تهحسیلش بۆت توانا و تاقه‌ت تا ئه‌گه‌ر کهسبهن یا عیلم و تاعه‌ت ئه‌وه‌ل بواچون فه‌رقی هه‌م و غه‌م غه‌م :حاڵهتێوهن نه‌فس پێش ماته‌م رۆح موزته‌ریب بۆ ،خهوفش بۆ جه وێش کهیفیهتێو نه‌فس ئه‌له‌م یاوۆ پێش جه خه‌وف و رجا په‌رێ ئینسانی هه‌م :کهیفیهتێو نه‌فسی نه‌فسانی یا وقوعی خه‌یر یا شه‌ڕ مونته‌زیر ئهمرێوهن عاده‌ت چێش موتهسهویر په‌رێ دهفعیشان هیچ نیه‌ن ده‌وا به روی دنیاوه به غه‌یر جه دوعا()911/2 داربڕین و راو ئامۆژگاری وه‌رگر ئه‌کا دارنهبڕێ چونکه ته‌مه‌ن کورت ئه‌کاته‌وه و ،راو نه‌کا چونکه هه‌ژاری ئه‌هێنێ: تا به زو نهنیات ئه‌و سه‌رو ته‌ختان مه‌که‌ر به عاده‌ت بڕیه و دره‌ختان هه‌ژاری مارۆ نهخچیرهوانی درهختبڕ مه‌بۆ که‌م زینده‌گانی نه‌چیره‌وانی روش نه ئیدبارهن()71/2 هه‌رکه‌س سهیادهن دایم هه‌ژاره‌ن
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
زوڵم درێژه ناکێشێ و زاڵم ته‌مه‌نی کورت ئه‌بێ ،به‌اڵم که‌سی دادپه‌روه‌ر ناوی زیندو ئه‌مێنێ: سهبهبهن زاڵم مه‌شۆ بێ واده په‌ی کۆتایی عومر زوڵمی زیاده نامش مه‌مانۆ هه‌ر که‌س عادڵهن()918/2 ده‌وره‌ی زاڵمان کۆتا مهنزڵهن پیری و موحتاجی ته‌مه‌نی مرۆڤ قۆناغی هه‌یه ،له دایک ئه‌بێ و پیر ئه‌بێ و ئه‌مرێ .له سه‌رده‌مێکی ته‌مه‌ن دا مرۆڤ به کاره و کاری پێ ئه‌کرێ .ئه‌توانی خۆی بژێنێ ،خۆی بپارێزێ ،به‌اڵم ره‌نگه له ته‌مه‌نێک دا ئیتر توانای کارکردن و خۆپاراستنی نه‌مێنێ .له‌و سه‌رده‌مه‌دا قانونه‌کانی په‌یوه‌ندیدارن به خانه‌نشینی و بیمه‌ی کۆمهاڵیهتیهوه نه‌بوه، هه‌ر که‌س خۆی به‌رپرسی دابینکردنی پێویستیه‌کانی ژیانی و دوارۆژی بوه ،له به‌ر ئه‌وه هه‌ر که‌س هه‌وڵی داوه چه‌ندی ئه‌توانێ ماڵ و دارایی پێکه‌وه بنێ بۆ رۆژی لێقه‌ومان و بۆ کاتی پیری .ئه‌وه‌ی خۆی به ئه‌ندازه‌ی پێویستیه‌کانی ژیانی ماڵ و دارایی نه‌بوبێ ،یان مناڵ و نه‌وه‌ی باشی نه‌بوبێ به خێوی بکا ،توشی هه‌ژاری و سه‌رگه‌ردانی بوه .رواری ئه‌ڵێ له هه‌مو شت به‌دتر موحتاجیه له سه‌رده‌می پیری دا و ،ئه‌گه‌ر پیری و هه‌ژاری هه‌ردوکی پێکه‌وه به سه‌ر هات ئه‌و که‌سه بۆچی نه‌مرێ؟ پیر بی و موحتاج بی ،په‌ی چی نه‌میری؟()912/2 جه گردین به‌ته‌ر موحتاجی و پیری ئاده‌م و ئاسک ئاده‌م که له به‌هه‌شت ده‌رکرا له هیند گیرساوه‌ته‌وه .ئاسک که به‌وه‌یان زانیوه بۆ موباره‌کی چونه‌ته سه‌ردانی. ئه‌ویش دوعای بۆ کردون و ده‌ستی هێناوه به پشتیان دا .خوا له پاداشتی ئه‌وه‌دا بۆنی خۆشی میسکی له ناو‌کی ئه‌وان دا خوڵقاند: جه به‌هه‌شت به‌رشی ،جه هیند گرت مه‌قام وه‌ختێو که ئاده‌م ،علیه السالم په‌رێ ته‌به‌ڕوک لوان به‌و وه‌ته‌ن ئاهوان شنه‌فت جه موڵکی خوته‌ن گرد به تهزهڕوع کهفتێ خاک و پاش به سیدق و ئیخالس گرد لوای وه الش ده‌ست ئاوه‌رد به پشت ئاهوان ته‌مام ئاده‌م په‌رێشان دوعا که‌رد به عام خوداوه‌ند میشکش په‌ی دان ته‌داره‌ک جه شه‌رافه‌تی ده‌ستی موباره‌ک به ته‌مای نافه به خدمه‌ت لوان ئیدهشان شنه‌فت باقی ئاهوان ئه‌وان به ئیخالس چون شین به ته‌واف چون به ته‌ما بین ،نه‌بی نافه‌ی ناف جه‌و دما مه‌یۆ چێش بۆی جه‌ننه‌تی()81/2 تا مه‌حشه‌ر نافه‌ی ئاهوی تهببهتی قهاڵچواالن و جێگه‌ی ته‌نگ خانوی ته‌نگ ئه‌شوبهێنێ به گۆڕ و ،نمونه به سێ که‌س ئه‌هێنێته‌وه که له قهاڵچواالن له ماڵی مه‌ال حسێن چونه‌ته ناو بیرێکه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاکی بکه‌نه‌وه به‌اڵم هه‌رسێکیان له ناو بیره‌که‌دا خنکاون: به زینده‌ی چون قه‌بر تێدا مهخهفه یانه‌ی ته‌نگ ،ئینسان مه‌که‌رۆ خه‌فه سێ که‌س شین وه بیر ،بدانیش وه‌به‌ر قهاڵچواالن چه‌ن ساڵ جه‌ی وهرتهر یارای که‌س نه‌بی ،ته‌ماشان کنیا هه‌ر یه‌رێ مه‌ردی ،نهفهسشان چنیا ئه‌لحه‌ق عالمێ و به عیلم و زه‌ین بی ئه‌و بیره جه حه‌وش مهاڵ حوسه‌ین بی ئه‌و بیره‌ش په‌ڕ که‌رد جه سرکه و جه به‌رف ئاوردێشان به‌ر به بێ سه‌وت و حه‌رف()911/2 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
هه‌ڵسه‌نگاندن رواری له دانراوه‌کانی دا به پێی تێگه‌یشتنی خۆی له باوه‌ڕی ئیسالم هه‌وڵی داوه سه‌ره‌تای دینیی"االمر بالمعروف والنهي عن المنکر" بۆ په‌روه‌رده‌کردنی تاک و چاکسازی کۆمه‌ڵ ،ورد بکاته‌وه و به وه‌رگری کوردی بڵێ :وا بکه و وا مه‌که! یان وه‌کو پێشینان وتویانه" :خاس بکه و خراو مه‌که". له روی ناوه‌رۆکه‌وه ناشێ دانراوه‌کانی رواری به پێوه‌ره‌کانی ئه‌م زه‌مانه هه‌ڵبسه‌نگێنرێن .به‌ڵکو ئه‌بێ ببرێنه‌وه "زه‌مان و زه‌مین" ی دانان و هۆنینه‌وه‌یان ،ئه‌بێ ببرێنه‌وه بۆ ناو ئه‌و ژینگه سیاسی ،ئابوری ،کۆمه‌اڵیه‌تی، فه‌رهه‌نگیه‌ی ئه‌م جۆره بابه‌تانه‌ی تێدا نوسراوه .له دو الوه سه‌یری بکرێ: یه‌کێکیان ،پله‌ی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵی کوردی ،له ژێر سایه‌ی حوکمی دوانه‌یی میرایه‌تی خۆجێیی ئه‌رده‌اڵن و حوکمی ناوه‌ندی ئێران له رۆژهه‌اڵتی کوردستان و حوکمی دوانه یی خۆجێی بابان و حوکمی ناوه‌ندی عوسمانی له الکه‌ی تری کوردستان دا و ،هه‌مو ئه‌و بهاڵیانهی له شه‌ڕی به‌رده‌وام و ،نائارامیی سیاسی و دارایی و کۆمه‌اڵیه‌تی و فه‌رهه‌نگی دا هاتوه. ئه‌وی تریان ،تێکه‌ڵ بونی هه‌مو ئه‌و باوه‌ڕه دینییانه‌ی له بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کانی ئیسالمه‌وه داکهوتون (وه‌کو باوه‌ڕهێنانی بێ دودڵی به ئیسالم و قورئان و پێغه‌ممه‌ر ،به مردن و زیندوبونه‌وه و ،حه‌شر و نه‌شر و ،به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م ،)...له گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و باوه‌ڕه ئه‌فسانه‌ییانه‌ی له ناو خه‌یاڵدانی کۆمه‌ڵگای کوردی دا ،له کۆنه‌وه ،به درێژایی زه‌مان ده‌رباره‌ی ژیان و دیارده‌کانی کۆمه‌ڵ و سروشت بونه‌ته باوی جێیگیر. ئه‌گه‌رچی رواری له ناو هۆنراوه‌کانی دا ناوی ده‌یان سه‌رچاوه و ،ناوی ده‌یان بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی فارسی و عه‌ره‌بی ئه‌هێنێ ،به تایبه‌تی مه‌والنا جهاللهدینی رۆمی ،دانه‌ری مه‌سنه‌وی مه‌عنه‌وی و په‌ندی لێ وه‌رئه‌گرێ: مه‌والنا جه‌الل رۆمی مه‌عنه‌وی /پێسهش فه‌رماوان ئه‌و جه مه‌سنه‌وی()61/2 مهوالنای رومی په‌رسا جه مه‌تبه‌خ /چێشمان هه‌ن یاران؟ واچێنی به‌خ به‌خ ()966/2 هه‌روه‌ها ده‌یان کتێبی گرنگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به خه‌تی خۆی نوسیوه‌ته‌وه ،که‌چی به‌راوردی نامه‌کانی ئه‌و له گه‌ڵ کتێبه فارسیه‌کانی که بۆ په‌روه‌رده‌ی ئاینی و کۆمه‌اڵیه‌تی و رونکردنه‌وه‌ی بیری فه‌لسه‌فی و عیرفانی دانراون، وه‌کو گولستانی سه‌عدی ،مه‌سنه‌وی مه‌عنه‌وی جهاللهدینی رۆمی ،عه‌بدوڕه‌حمانی جامی ،فه‌ریده‌دینی عه‌تار... ده‌ری ئه‌خه‌ن که دانراوه‌کانی رواری له روی "شێوه و ناوه‌رۆک" ه‌وه ناگه‌نه ئاستی هیچ کام له‌وانه. ره‌نگه ئه‌و بابه‌تانه‌ی رواری کردونی به بابه‌تی هۆنراوه‌کانی ،بۆ ئه‌م زه‌مانه نرخێکی زانستی‌یان نه‌مابێ ،بگره جێبه‌جێکردنی هه‌ندێکی ناڕاست و زیان به‌خش بن ،به‌اڵم بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی جۆری بیرکردنه‌وه‌ی رۆشنبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه و ،هه‌ندێ الیه‌نی سۆسیۆلۆجی (کۆمه‌ڵناسی) کۆمه‌ڵگای کوردی له‌و زه‌مانه‌دا که‌ڵکی لێ وه‌رئه‌گیرێ .گرنگی دانراوه‌کانی له ناوه‌رۆکه‌کانی دا نیه به‌ڵکو له زمانه‌که‌ی دایه ،که رواری له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌وڵی به کوردی کردنی نوسینه‌وه‌ی بابه‌تی جۆراوجۆری داوه به زمانی کوردی و ،سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ره‌نگه بۆ که‌سی زمانه‌وان ،بۆ به‌رواردی گه‌شه‌کردنی مێژویی زمانی کوردی و ،ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی فه‌رهه‌نگی کوردی که‌ڵکی هه‌بێ.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
مەدرەسەی ئەدەبیی بابان .9 .2 .2 .1 .5
قاڵبه شیعریه‌کانی مه‌دره‌سه‌ی بابان (سالم وه‌ک نمونه) جیاوازی قاڵبه شیعریه‌کانی هه‌ردو مه‌دره‌سه‌ی بابان و گۆران تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی مه‌دره‌سه‌ی بابان بابه‌ته‌کانی شیعری سالم هه‌ندێ الیه‌نی ژیانی کۆمه‌اڵیه‌تی
قاڵبه شیعریه‌کانی مه‌دره‌سه‌ی بابان (سالم وه‌ک نمونه) ریچ لە گەشتەکەیدا بۆ کوردستان ،ساڵی 9821چەند حەفتەیەک لە سلێمانی ماوەتەوە لەو ماوەیەدا میرەکانی بابان و گەورەپیاوەکانی دیون .لە دانیشتن و کۆڕەکانیاندا بەشدار بوە ،لە بەر خاتری ئەم بەزمی شەڕەکەو و شەڕەبەران و شەڕەسەگ و تیرئەندازییان رێکخستوە .ئاهەنگی مۆسیقا و گۆرانی‌یان بۆ ساز کردوە. بە وردی لە هەلومەرجی سیاسی ،باری کۆمەاڵیەتی و ئابوری ،تەنانەت ژێرخان و رێگاوبانەکانی کوردستانی کۆڵیوەتەوە .هەواڵی شەرەفنامە و مێژوی بابانی پرسیوە .دەنگوباسی مەوالنا خالید و ناکۆکیەکانی و ،پایەی شیخ مارفی نۆدێی تۆمار کردوه .کەچی لەم روانینە گشتگیرەی ریچ دا لە دورونزیکەوە باسی شاعیر و ئەدیب ناکا .ئەمەش تەنیا ئەوەی لێ ئەفامرێ کە لەو رۆژگارەدا ئەبێ هێشتا شیعر و شاعیری لە سلێمانی نەگەیشتبنە پلەیەکی گەشانەوەی ئەوتۆ کە شاعیر لەو کۆڕانەدا ئامادە بێ و ،شیعر لەو دانیشتنانەدا بوبێ بە بابەتی باس. ئەو تێکستانەی بە زاراوی بابان هۆنراونەتەوە و تا ئێستا دۆزراونه‌تەوە ،کە هێشتا راستی و دروستی‌یان بە چاکی ساخ نەبۆتەوە ،چەند تێکستێکن ،لەوانە: 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
موناجاتی شێخ سادق ( 9956ک) مەهدی نامەی ئیبنولحاج ( 9981ک) تەزکەرەتولعوامی مەال محەمەدی سێوچی ( 9912ک) هەر 2تێکست سەردەمێ هۆنراونەتەوە کە هێشتا سلێمانی ئاوەدان نەکراوەتەوە ( 9911ک) ئەم 2تێکست ە هەر سێکیان دینین و هەر یەکەیان بۆ مەبەستێکی دینی دانراون .یەکەمیان پاڕانەوەیە لە خودا کە شیفای خالید پاشا بدات و ،لە نەخۆشیە کوشندەکەی چاک بێتەوە .دوەمیان باسی نیشانەکانی دەرکەوتنی قیامەتە .سێیەمیان باسی هه‌ندێ باوه‌ڕی دینی ئه‌کا .هەرسێکیان لە زمانی فۆلکلۆره‌وه نزیکن .دانهرەکانیشیان تا ئێستا پاشماوەیەکی تریان له به‌ر چاو نیه تا بخرێنه به‌ر لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن. ئەحمەدی کۆر ،کە ئەشێ بە موکریانی دابنرێ ،ئەویش تا ئێستا رۆژگاری ژیانی دیاری نیە و ،شیعرەکانیشی بە رێک‌وپێکی لە سەرچاوەی نوسراوی باوەڕپێکراوەوە ساخ نە کراونه‌تەوە ،به‌ڵکو ده‌ماوده‌م کۆ کراونه‌ته‌وه. ئەوی کە لە بەر دەستدا بێ شیعرەکانی نالی ( 9856 – 9811ز) ،سالم ( 9861 – 9815ز) ،کوردی (9892 – 9851ز) و نەوەکانی دوای ئەوانن .ئەوانیش رۆژگاری ژیانی خۆیان و ساڵی لە دایک بون و مردنیان مشتومڕی لە سەرە .بەاڵم ئەشێ هەندێ لە شیعرەکانی خۆیان بکرێ بە نیشانەی سەردەمەکانیان. ساڵی ( 9251ک 9828 /ز) نالی بە بۆنەی مردنی سلێمان پاشا و دانیشتنی ئەحمەد پاشای کوڕیەوە شیعرێکی داناوە. ساڵی ( 9851ز) سالم بە بۆنەی شەڕی کورد و عوسمانیەوە کە عەزیز بەگی بابان سەرکردایەتی کردوە، شیعرێکی داناوە. ساڵی ( 9852ز) بەهائواڵ لە سەرگەڵو و سلێمانی گیرساوەتەوە ،کوردی تەرجیعبەندێکی بە فارسی لە ستایشیدا داناوە. ئەم سااڵنە ،کە ئەکاتە دوەم چارەکی سەدەی نۆزدە ،ئەگونجێ بە سەرەتای سەرهەڵدانی شێوەی بابانی ،لە روی زمان و فۆرم و ناوەرۆکەوە ،دا بنرێ و ،دوای ئەم قۆناغە ئیتر لە ناوچەیەکی فراوانی کوردستان دا ،پێره‌وی کراوه کە لە ساباڵخی موکریانەوە تا سلێمانی و کەرکوک و کۆیە و رەواندزی گرتۆتەوە. لە موکریان ،وەفایی ( 9112 – 9811ز) ،حەریق ( 9111 – 9856ز) ،ئەدەب ( 9196 – 9851ز) لە سلێمانی ،مەحوی ( 9116 – 9829ز) ،فایەق ( 9881 – 9816ز) ،ئاهی ،فکری ،خەستە ،خاکی. لە کەرکوک ،شێخ رەزا ( 9191 – 9827ز) لە کۆیە ،حاجی قادر ( 9817 – 9896ز) ،کەیفی ( 9882 – 9891ز) ،ئەختەر ( 9888 – 9821ز) لە رەواندز رەمزی ئەمانە و هاوزەمانی ئەوان و دوای ئەوان پێڕەوی هەمان شێوەی بابانیان کردوە.
سه‌رچاوه‌ی فه‌رهه‌نگی شوێنی جوگرافی میرایه‌تی بابان له الی رۆژههاڵتیهوه هاو سنور بوه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران و له الی خوارویه‌وه هاوسنور بوه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی .په‌یوه‌ندی بازرگانی سلێمانی – کرماشان و سلێمانی – به‌غداد و ،په‌یوه‌ندی میره‌کانی بابان له گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وایانی ئێرانی له کرماشان و ته‌ورێز و ده‌رباری شا له تاران و له الیه‌کی تره‌وه له گه‌ڵ وه‌زیری به‌غدا و بابی عالی له ئه‌سته‌موڵ ،رێگه‌ی په‌یوه‌ندی فه‌رهه‌نگی له ههردوالوه به روی ناوچه‌که‌دا کردۆته‌وه. 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌کان ،به زمانی عه‌ره‌بی قورئان و حه‌دیس و شه‌ریعه‌ت و زانستیه ئاینیه‌کانی تێدا خوێنراوه .به‌اڵم له‌و سه‌رده‌مه‌دا زمان و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی وه‌کو مێژونوسانی عه‌ره‌ب خۆیان له نوسینه‌وه‌ی مێژوی ئه‌و قۆناغه‌دا ناویان ناوه ماوه‌ی "انحطاط" بوه .بۆیه ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی جگه له هه‌ندێ شیعری کۆن و دینی کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆیان له سه‌ر فه‌رهه‌نگی ناوچه‌که نه‌بوه ،به تایبه‌تی که زمانی ره‌سمی والی و کاروباری حکومه‌تی تورکی بوه و ،هێشتا تورکی نه‌بۆته زمانی خوێندن و نوسین له سلێمانی. هه‌ر له مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌کان دا به زمانی فارسی هه‌ندێ کتێب خوێنراوه .زانینی زمانی فارسی ئه‌رکێکی پێویست بوه بۆ هه‌مو خوێنده‌وار و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و سه‌رده‌مه چونکه زمانی فارسی هه‌روه‌ک زمانی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی ئێران بوه ،زمانی ره‌سمی میرایه‌تی بابان و ئه‌رده‌اڵن و ،زمانی نامه و نامه‌کارییان بوه .ئه‌ده‌بی فارسی ،له‌وانه شانامه‌ی فیرده‌وسی ،خه‌مسه‌ی نیزامی ،گولستان و بوستانی سه‌عدی ،دیوانی حافزی شیرازی، سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی فه‌رهه‌نگی بابان بوه. جگه له ده‌سنوس ،له‌و سه‌رده‌مه‌دا چاپ په‌یدا بوه .هه‌ندێ کتێبی عه‌ره‌بی ،فارسی ،تورکی له ئێران و له هندستان و له تورکیا و له ئه‌وروپا چاپ و باڵوکراوه‌ته‌وه .ئه‌بێ له‌وانه‌ش گه‌یشتبێته کوردستان. شاعیرانی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه جگه له‌وه‌ی فێری فارسی بون بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئه‌ده‌بیه‌کانی زمانی فارسی، خۆیشیان به زمانی فارسی شیعریان داناوه و ،هه‌وڵیان داوه به‌شیک له دیوانه‌کانیان به فارسی بێ. مه‌والنا خالید ،ئه‌گه‌رچی موناجات و هه‌ندێ شیعری الوازی به هه‌ورامی داناوه و چه‌ند شیعرێکی که‌می به له‌هجه‌ی بابان نوسیوه به‌اڵم هه‌مو دیوانه‌که‌ی به فارسی هۆنیوه‌ته‌وه. سالم ده‌یان شیعری کوردی خۆی تێهه‌ڵکێشی شیعری فارسیی حافز کردوه .له شیعره‌کانی دا ئاماژه به سه‌عدی و حافز و حه‌کیمی رۆمی ئه‌دا. کوردی درێژترین شیعری که ته‌رجیعبه‌نده به زمانی فارسی داناوه .ئه‌ویش له شیعرێکی دا ناوی شاعیره گه‌وره‌کانی ئێران ئه‌با ،ئه‌ڵێ: حافز و سه‌عدی و نیزامی ،قه‌یس و جامی و ده‌هله‌وی فهیزخواه و مهعریفهتجو بون له شاگردانی عه‌شق ... شهمس و مه‌والنا و مه‌نسور که‌ی به سیڕ مه‌حره‌م ده‌بون تا نهیانخواردایه رێزه‌ی نانی سفره‌ی خوانی عه‌شق (دیوانی کوردی ،91 :هه‌ولێر) نالی بۆ خوێندن چۆته سنه ،سه‌ردانی شام و مه‌که و مه‌دینه‌ی کردوه ،ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌نجام له ئه‌سته‌موڵ گیرساوه‌ته‌وه ،به‌اڵم له ژێر کاریگه‌ری زمان و ئه‌ده‌بی فارسی رزگاری نه‌بوه. مه‌حوی ،وه‌فایی ،فایه‌ق ،شێخ ره‌زا ،ئه‌ده‌ب ....به‌شێکی دیوانه‌کانیان به فارسی داناوه. کاک ئه‌حمه‌دی شێخ "مکتوبات" ه‌که‌ی به فارسی نوسیوه. بۆیه شتێکی ئاساییه ئه‌ده‌بی بابان له ژێر کاریگه‌ری ئه‌ده‌بی به‌هێزی فارسی دا بوبێ و ،هه‌رچی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی له مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی دا بکرێ به دابڕاوی له مێژوی ئه‌ده‌بی فارسی ،ناته‌واو ئه‌بێ.
الساییکردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی فارسی قاڵبی شیعری بابان الساییکردنەوەی قاڵبی شیعری فارسیە و ،بە چاولێکەری ئەوان قاڵبی عروزی بۆتە باو. ئیتر شیعری هەورامی و قاڵبی خۆماڵی لەم ناوچەیەدا بەرەو پاشەکشە و پوکانەوە چوە و قاڵبی بابانی جێگەی 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
گرتۆتەوە .تەنانەت بەندوباوی نەخوێندەواری دوای زۆر لەو شاعیرانە خراوە ،کە لەم سەردەمەدا بە هەورامی شیعریان هۆنیبێتەوە. شیعری فارسی له گۆڕان و گه‌شه‌کردنی دا تا گه‌ێشتۆته قۆناغی ئه‌ده‌بی نوێ سێ سه‌بکی دیار ره‌نگی تێدا داوه‌ته‌وه :سه‌بکی خوراسانی ،سه‌بکی عیراقی ،سه‌بکی هیندی ،سه‌بکی بازگه‌شتی ئه‌ده‌بی. له ناو ئه‌و شاعیرانه‌دا که سه‌ر به‌م سهبکانهن و ،له روی فۆرم و ناوه‌رۆکه‌وه ،کاریگه‌رییان له سه‌ر شاعیرانی مه‌دره‌سه‌ی بابان هه‌بوه له سه‌بکی خوراسانی فیرده‌وسی توسی و نیزامی گه‌نجه‌وی و له سه‌بکی عیراقی سه‌عدی شیرازی و حافزی شیرازی و عه‌بدوڕه‌حمانی جامی و ،له سه‌بکی بازگه‌شتی ئه‌ده‌بی هاتفی ئه‌سفه‌هانی بون. به کارهێنانی وشه‌ی زۆری عه‌ره‌بی و رسته‌ی ئاڵۆز و سه‌خت ،الساییکردنه‌وه‌ی سه‌بکی عیراقی بوه و ،له قاڵبی شیعردا هه‌مان قاڵبه شیعریه‌کانی شاعیرانی فارسیان به‌کارهێناوه :غه‌زه‌ل ،قه‌سیده ،قیتعه ،ته‌رجیعبه‌ند، ته‌رکیببه‌ند ،روباعی ،موسهمهط ،موخهمهس ،موسهدهس ،موله‌مه‌ع ،تهضمین و ،له کێشی شیعره‌کانیشیان دا زۆری کێشه عروزیهکانی ئه‌وانیان پێڕه‌وی کردوه.
سالم و ئه‌ده‌بی فارسی سالم وه‌کو له شیعره‌کانی دا ده‌رئه‌که‌وێ سه‌ردانی ئێرانی کردوه ،ئه‌ڵێ: ئیبتیدا بۆ ره‌ی که هاتم فیکری عه‌قڵیم لێ نه‌کرد حه‌پسی تارانم گوناهی کاری بێ تهدبیرمه (دیوان)928 : .... به عه‌قڵ ئه‌مڕۆژه پێم زانی ده‌فه‌وتێ که سالم عازمی موڵکی عه‌جه‌م بو (دیوان)991 : ....... له‌گه‌ڵ دڵ شه‌رته سالم گه‌ر نه‌جاتم بێ له تارانا به‌هه‌شت ئه‌ر بێته ده‌شتی ره‌ی به ئێرانا گوزه‌ر ناکه‌م (دیوان)85 : ..... ئه‌ی قیبله‌ی مورادان ئاخۆ به رۆژگاران جارێ له که‌س پرسیوته حاڵی غه‌ریبی تاران؟ .... چ بڵێم حاڵه‌تی دڵ چۆنه له هیجرا سالم سه‌حنی گوڵزاری سه‌نه‌ندوج وه‌کو زیندانی منه (دیوان)929 : ... به بێ روی تۆ فه‌زای باغی سه‌نه‌ندوج له ناو دڵما وه‌کو ناری سه‌قه‌ر بو (دیوان)991 : سنه و تاران دو ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی گرنگی ئه‌و زه‌مانه بون. سالم له شیعره‌کانی دا ئاماژه به سه‌عدی و حافز و شه‌وکه‌ت و شه‌مسی ته‌بریزی و جهاللهدینی رۆمی ئه‌دا: سه‌د مه‌وله‌وی به فتوه‌ی دڵ ده‌بنه عیسه‌وی 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
گاهێ ئه‌گه‌ر له گێسویی ته‌رسا بهدهرکهوی (دیوان)959 : .... سالم کهالمی کوردی و بێوه‌زن و له‌نگ و سست بێ مه‌عنایه بگاته ئهالی شێخی مه‌عنه‌وی (دیوان)952 : .... حه‌یرانی رههی عه‌شقن گه‌ر شه‌مسه وه گه‌ر مه‌نسور سالم نبود پیدا زین باده به پیمانی (دیوان)951 : له شیعرێکی تری دا که "ملمع" ه له سه‌ر شیعرێکی سه‌عدی ئه‌ڵێ: ئه‌ی به ته‌لعه‌ت ماهی تابان ،وه‌ی به عیزه‌ت ب ت زلف داری هم چو عنبر لب چو ش ک ر س ا ل م ئاگاهه بۆ کیزب و خیالف این غزل گفتهاست مسکین س ع د ی ... ملمع له سه‌ر شیعری شوکت: به سالم شه‌وکه‌ته زنجیری مجنونی له کۆی له‌یال اسیر خال او گردم ز تیر چشم جادویی ..... سالم زیاتر له 91شیعری موله‌مه‌ع (ملمع) ی هه‌یه که میسراعی یه‌که‌می به کوردی شیعری خۆیه‌تی و میسراعی دوه‌می به فارسی شیعری حافزی شیرازیه. ئه‌گه‌ر ئومێدی دڵ بێنێته جێ ماهی جیهان ارا به خال هندوش بخشم سمرقند و بوخارارا (دیوان)21 : .... سوبحی نه‌ورۆزه وه‌ختی به‌زمی شه‌راب الصبوح الصبوح یا اصحاب (دیوان)12 : ... به‌ده‌ل که‌ین با به نه‌شئه‌ی مه‌ی خوماری میحنه‌تی دنیا اال یا ایها الساقی ادر کاسا وناولها(دیوان)26 : ... دڵه خه‌ڵوه‌ت سه‌رای حه‌زره‌تی دۆست دیده ایینهداری طلعت اوست (دیوان)17 : .... بێنه سا بادی سه‌با له‌م وه‌خته‌دا په‌یغامی دۆست تا کنم جان از سر رغبت فدای نام دوست (دیوان)18 : ....
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
غه‌یری فیکری ()72 گواره‌ت ()71 لیلی وشان ()77 سههی قهدان ()82 ده‌سپێک هه‌مو شیعره‌کانی به دو میسراعی هاو قافیه ده‌س پێ ئه‌کا و ،ئیتر قافیه‌کانی تا کۆتایی شیعره‌که چ غه‌زه‌ل بێ یا قه‌سیده له سه‌ر یه‌ک ئاواز ئه‌مێنێ .قافیه‌ی میسراعی دوه‌می به‌یته‌کانی له به‌یتی دوه‌میه‌وه تا کۆتایی یه‌ک جۆر قافیه ئه‌بێ. .............................ئهلف .............................ئهلف .............................ئهلف .............................ب .............................ئهلف .............................ج کۆتایی سالم کۆتایی شیعره‌کانیشی به درکاندنی "تخلص" ی خۆی ،واته به‌و ناوه ئه‌ده‌بیه هێناوه که بۆ خۆی هه‌ڵی بژاردوه .به ده‌گمه‌ن شیعری هه‌یه له دوا به‌یتیدا ناوی خۆی تێدا نه‌هێنابێ ،ره‌نگه ئه‌ویش ئه‌نقه‌ست بوبێ. شاعیرانی کورد به گشتی "تخلص" ێکیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردوه که چه‌شنه ده‌ربڕینێ بوه له زه‌لیلی و داماوی و به‌دبه‌ختی :نالی ،هیجری ،مه‌شوی ،مه‌حوی ،خه‌سته ،ئاهی ،حه‌ریق ،خاکی ،غه‌ریب" ...سالم" یش سه‌ره‌تا "بیمار" ی کردوه به "تخلص" ی خۆی ،دوایی گۆڕیوێتی به "سالم". چه‌شنه‌کانی سالم به چه‌ندین قاڵب شیعری هۆنیوه‌ته‌وه: .1غه‌زه‌ل غه‌زه‌ل ،پێکدێ له 5تا 91به‌یت .دو میسراعی به‌یتی یه‌که‌م و میسراعی دوه‌می هه‌مو به‌یته‌کانی تر هاوجۆر ئه‌بن .گرنگ نیه کێشه‌که‌ی چه‌ند بڕگه بێ. غه‌زه‌ل وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بیه بۆ باسی دڵداری به کار ئه‌هێنرێ ،به‌اڵم ئه‌شێ له هه‌مان قاڵب دا بابه‌تی جۆراوجۆری پێ بهۆنریتهوه. ته‌الری هۆنراوه‌یی غه‌زه‌ل به‌مجۆره‌یه: .......................الف ..........................الف ........................الف ..........................ب ........................الف ...........................ج ........................الف ...........................د .....................به هه‌مان شێوه تا دوایی
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
.2قه‌سیده شیعرێکه دو میسراعی به‌یتی یه‌که‌م و میسراعی دوه‌می هه‌مو به‌یته‌کانی تری هاوقافیهن. درێژی قه‌سیده ئه‌شێ له 95به‌یته‌وه تا 61به‌یت بێ .بابه‌ته‌که‌ی له ئه‌ده‌بی فارسی دا بۆ مه‌دح و خۆهه‌ڵکێشان و هه‌جو ته‌رخان کراوه و ،بابه‌تی ئه خالقی و دینی و باسی سروشت شت الوه‌کی بون .هه‌ندێ له ره‌خنه‌گرانی فارسی قه‌سیده‌یان به "حماسه دروغین" داناوه ،چونکه هه‌ندێ جار به ستایشی درۆینه که‌سایه‌تیه‌کیان کردۆته قاره‌مانێکی ئه‌فسانه‌یی هیچ کام له‌و سفه‌تانه‌ی تێدا نه‌بوه که کابرایان پێوه هه‌ڵکێشاوه. سالم چه‌ندین قه‌سیده‌ی داناوه بابه‌تی جیاوازی تیا هۆنیونه‌ته‌وه ،هه‌ندێکیان سه‌ره‌ڕای نرخی ئه‌ده‌بی ،نرخی سیاسی و نرخی مێژوییان هه‌یه ،له‌وانه قه‌سیده‌یه‌کی که به‌م ناونیشانه هۆنیوێتیهوه: "ذکر محاربه‌ی بندگان ،میر جلیل الشان عزیز بگ بابان ،با طائفه رومیان" سه‌ره‌تاکه‌ی به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا: لێم گه‌ڕێن با گۆشگیر بم ،ده‌سته‌وئه‌ژنۆ ،کهف زه‌نان گێژه‌ڵوکه‌ی بای نه‌دامه‌ت تاری کرد سه‌فحه‌ی جیهان له باسی بارودۆخی سلێمانی دوای داگیرکرانی له الیه‌ن هێزی عوسمانیه‌وه ،سه‌ره‌تاکه‌ی به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا: به‌ده ئه‌حواڵی ئهشخاسێ که خاسی موڵکی بابانن له بێداری فه‌له‌ک هه‌ر یه‌ک سه‌راسیمه و هه‌راسانن (دیوان)912 : له ستایشی عه‌زیز به‌گی بابان دا ئه‌ڵێ: ده‌کا دونیایه پڕ شۆڕش به ددایم فیتنهها په‌یدا به نه‌یڕه‌نگ و فسون هه‌رده‌م له هه‌ر مویه وه‌غا په‌یدا(دیوان)98 : له دورکه‌وتنه‌وه‌یه‌کی دا بۆ شاری حله له عه‌ره‌بستانی عیراق دا باسی مانه‌وه‌ی خۆی و ئه‌سپه‌که‌ی ئه‌کا، سه‌ره‌تاکه‌ی به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا: ئاخ و داخ دڵ غافڵه نازانێ قیسمه‌ت چی ده‌کا ئه‌مڕۆ وا لیره‌م به‌اڵم ئاخۆ به‌یانی کوێم ده‌با (دیوان)19 : ...... جگه له سالم ،شاعیرانی تری هه‌مان مه‌دره‌سه قهسیدهسازییان کردوه. نالی چه‌ندین قه‌سیده‌ی داناوه .ناسراوترینیان قه‌سیده رائیهکهیهتی که پرسیاره له ئه‌حواڵی سلێمانی دوای نه‌مانی ده‌سه‌اڵتی میرایه‌تی بابان: قوربانی تۆزی رێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆشمرور وه‌ی په‌یکی شاره‌زا به هه‌مو شاری شاره‌زور سالم یش به قه‌سیده‌یه‌کی رائی وه‌اڵمی داوه‌ته‌وه: جانم فیدای سروه‌که‌ت ئه‌ی باده‌که‌ی سه‌حه‌ر 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
وه‌ی په‌یکی شاره‌زا له هه‌مو راهی پڕ خه‌ته‌ر نالی دو قه‌سیده‌ی هائی هه‌یه هه‌ردوکیانی له رێگه‌ی حه‌ج داناوه .ته‌رخانی کردون بۆ بابه‌تی دینی: ئه‌ی ساکینی ریازی مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره لوتفێ بکه بفه‌رمو :مه‌دینه‌ی منه‌و وه‌ره ئه‌وی تر: ئه‌ال ئه‌ی نه‌فسی بومئاسا هه‌تا که‌ی حیرسی وێرانه له‌گه‌ڵ ئه‌م عهشقبازانه بڕۆ ئازانه بازانه مه‌حوی "قه‌سیده‌ی به‌حری نور" ی داناوه که 922به‌یته ئه‌ڵێ: وصلی الله علی ئه‌و به‌حری نوری عیلم و عیرفانه که ده‌رکی غه‌وری ناکا غه‌یری "علم الله – سبحانه" .3ته‌رجیعبه‌ند له چه‌ند غه‌زه‌لێکی چه‌ند به‌یتی هاوکێش پێک دێ ،بۆ پێکه‌وه‌به‌ستنی غه‌زه‌له‌کان به‌یتێک هه‌مو جار به هه‌مان کێشی به‌یته‌کان و قافیه‌ی جیاواز دوباره ئه‌بێته‌وه. .......................الف ..........................الف ........................الف ...........................ب ........................الف ...........................ج ........................الف ...........................د ........................الف ...........................ه .................................ب ..................................ب .......................الف ..........................الف ........................الف ...........................ب ........................الف ...........................ج ........................الف ...........................د ........................الف ...........................ه .................................ب ..................................ب به هه‌مان شێوه ئه‌توانێ تا 7به‌ند درێژه‌ی هه‌بێ. به‌ناوبانگترین ته‌رجیعبه‌ند له ئه‌ده‌بی فارسی داتهرجیعبهندهکانی سه‌عدی شیرازی و هاتیفی ئه‌سفه‌هانی یه. سالم ته‌رجیعبه‌ندێکی به کوردی داناوه ،السایی ته‌رجیعبه‌نده فارسیه‌که‌ی هاتیفی ئه‌سفه‌هانی کردۆته‌وه و هه‌مان تهرجیعهکهی ئه‌وی کردۆته پاش به‌ندی تهرجیعهکانی .تهرجیعبهندهکهی سالم هێز و پێزی تهرجیعبهندهکهی هاتیفی نیه .شیعره‌کانی هاتیفی له ریزی شاکاره ئه‌ده‌بیه‌کانی زمانی فارسی دا دائه‌نرێن: 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
به‌شێ له به‌ندی یه‌که‌می ته‌رجیعبه‌ندی هاتیف: وی نثار ره‌ت هـم این و هـم آن ای فـدای تـو هم دل و هم جــان جان نثار تو چون تویی جانـان دل فـدای تو چــون تویی دلبر جـان فشانـدن به پـای تو آسان دل رهـانـدن ز دست تو مشکـل ریخت در ساغر آتش سوزان ساقی آتش پرست و آتش دست سوخت هم کفر از آن و هم ایمان چون کشیدم نه عقل ماند و نه هوش به زبانی که شرح آن نتوان مست افتادم و در آن مستی همـه حتـی الوریـد و الشـریان این سخــن میشنیـدم از اعضا وی نثار ره‌ت هم این هم ان ای فدای تو هم دل و هم جان که یکی هست و هیـچ نیست جـز او وحـــده ال الــه اال هـــو ...... دڵی بردم به نێرگسی جادو یاری ساحیر نه‌ژادی سیلسیله م‌و مونعهکیس بو میانی ئایینهڕو دڵی ره‌وشه‌ن مه‌کانی لهیالیه دینی بردم نیگاهی ته‌رسا خو بهعدهزین کاری من به زیناره رشته‌ی عاقڵی له ده‌س ده‌رچو هه‌ڵسه ئه‌ی دڵ بچینه الی مه‌جنون ته‌رکی ئه‌ندێشه‌ی که‌مان ئه‌برو دڵی پێکام به عیشوه تیری موژه‌ی نێرگسی ئه‌و به دیده‌ی جادو که‌ره‌می کرد سیاهی و مه‌ستی بۆ ده‌ماغم به بۆ موعه‌ته‌ر بو باز ئه‌گه‌ر رێی نیه به توڕه‌ی یار ساقیا خوم بده به جام و سه‌بو مه‌ستی من وهرای یارانه رام هاتوجۆ بو له مهستیا هه‌ر سو گڕی به‌ست دڵ به شه‌و له نه‌شئه‌ی وای غوباری کهدورهتم جادو شاپه‌ڕی دا له دڵ خهروسی سه‌حه‌ر هه‌ر یه‌کێکه خودای حه‌ق نه‌ک دو وحده ال اله اال هو (دیوان)995: شێفتهی زولف و خاڵی لهیالیه بازی دڵ بێ قه‌رار و شه‌یدایه وه‌صلی دولبه‌ر دره‌ختی توبایه بێ ره‌وانم ئه‌گه‌ر نه‌دا بۆسه مه‌رگی عاشق شه‌وانی یه‌لدایه ئه‌ی سه‌با البه م‌و له سه‌ر چیهره ده‌ری مه‌یخانه سوبحده‌م وایه ساڵ و مهه بۆ صبوحی ره‌ندان وه‌کو سه‌نعان به دینی تهرسایه حه‌سره‌تا دڵ له فیکری گێسودا دیم له وێشا خرۆش و غه‌وغایه چومه مه‌یخانه سوبحده‌م بۆ سه‌یر کاری هه‌رکه‌س به فه‌ردی یه‌کتایه هاته گوێم کافرێ به گریه وتی: هه‌ر یه‌کێکه خودایی حه‌ق نه‌ک دو وحده ال اله اال هو (دیوان)921 : دڵی من نه‌و به نه‌و غه‌ریقی غه‌مه زولفی تۆ م‌و به م‌و خه‌ریکی خه‌مه خاتری من هه‌میشه پڕ ئهلهمه ساغیری تۆ له باده دائیم پڕ له ته‌ره‌ف تۆوه قیسمه‌تم سته‌مه قه‌ت به ئومێدی مه‌رحه‌مه‌ت نابم 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ره‌نگی ئه‌شکم به راستی وه‌ک به‌قه‌مه به خوێنی جه‌رگ و دڵ له فیرقه‌ت دا نیه رێگه‌ت ئه‌گه‌رچی بۆ حه‌ره‌مه بێکه‌سانه مه‌چۆ داڵ میحنه‌ت مه‌نبه‌عی جود و چه‌شمه‌یی که‌ره‌مه که‌سی بێکه‌س که‌سێکه بۆ هه‌ر که‌س هه‌ریه‌کێکه خودایی حه‌ق نه‌ک دو وحده ال اله اال هو (دیوان)922 : دڵ یه‌کێ غائیله‌ی زه‌مانه هه‌زار غه‌م وه‌کو کۆه ته‌ن زه‌عیف و زار تا نه‌که‌م ده‌ردی دڵ به که‌س ئیزهار له بی به‌ستم له گفتوگۆ دولبه‌ر ناکهسم گه‌ر به که‌س بڵێم ئه‌سرار غه‌یری دولبه‌ر که مه‌حره‌می رازه عاره بۆ من ره‌فاقه‌تی ئه‌غیار رشته‌ی مه‌عریفه‌ت له ده‌س ده‌رچو دڵ نه‌ماوه له فیرقه‌تی دڵدار ئه خیره‌د تو خوا له دڵ ده‌رچۆ نیه‌تی بۆ که‌س سوبات و قه‌رار به حه‌قیقه‌ت جیهانی بێ بونیاد هه‌ر ئه‌تۆنی به سیڕی حه‌ق ئیزهار مه‌که زاهید منی له شه‌وقی زه‌میر ئه‌م کهالمه ده‌ڵێ به ناڵه‌ی زار وا له سه‌ربانی مه‌یکه‌ده راهیب هه‌ریه‌کێکه خوای حه‌ق نه‌ک دو وحده ال اله اال هو (دیوان)51 : (تێبینی .9 :ئه‌م شیعرانه له گوێزانه‌وه‌دا به‌ر هه‌ندێ ده‌ستکاری که‌وتون .هه‌روه‌ها ئه‌بێ چه‌ند خانه‌یه‌کی تهرجیعبهندهکه ناته‌واو بێ .2 .هه‌مو شێعره‌کان له چاپی هه‌ولێر و ژماره‌کان ژماره‌ی الپهڕهکانین و چه‌ند دانه‌یه‌کی له رۆژنامه‌ی ژینی پیره‌مێرد وه‌رگیراون) تێهه‌ڵکێش خضروارم ئه‌گه‌ر ماچێ که‌ره‌م که‌ی به اب زندگانی بردام پی (دیوان)951 : ئه‌ی به ته‌لعه‌ت ماهی تابان وه‌ی به عیزه‌ت ب ت زلف داری هم چو عنبر لب چو ش ک ر (دیوان)951 : ئه‌سیرم باز له دوای قه‌یدی توڕڕه‌یی مشک بۆ مویی فرنگی زادهئی خو کافری زنار گیسویی (دیوان)955 : ئه‌گه‌ر ئومێدی دڵ... به خاک هندوش 21 پێنج خشته‌کی شاعیر سێ میسراعی هاوکێش و هاوقافیه ئه‌خاته سه‌ر میسراعی یه‌که‌می به‌یته‌کانی شیعری شاعیرێکی تر تا ئه‌بێته 5میسراع پێی ئه‌وترێ پێنج خشته‌کی "مخمس" .له هه‌مان کات دا ئه‌شێ به "تضمین" ناو ببرێ. سالم دو پێنج خشته‌کی داناوه یه‌کێکیان له سه‌ر چه‌ند به‌یتی شیعرێکی نالیه ئه‌ڵێ: 2میسراعی سالم: ئه‌ی حاریس ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت و جاه و حهشهمت بو دوڕ و سه‌ده‌ف و لوئلوئو له‌عل و گوههرت بو 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
خوبانی سیههمو ،په‌ری رو ،خهدهمت بو به‌یته‌که‌ی نالی: هه‌رچه‌نده که عومری خضر و جامی جه‌مت بو چونکه ئه‌مه‌لت زۆره چ عومرێکی که‌مت بو ....هتد (دیوان)911 : پێنج خشتهکیهکی تری سالم له سه‌ر شیعرێکی مه‌والنا خالیدی شاره‌زوری .مه‌والنا خالید شیعره‌که‌ی له ده‌ربه‌ده‌ریدا وتوه ،ره‌نگه له‌و کاته‌دا سالم یش ده‌ربه‌ده‌ر بوبێ ،به سۆزی هاوده‌ردی ئاورارهییهوه داینابێ: 2میسراعی سالم: دڵ له میحنه‌ت که‌یله رێم که‌ن به‌ڵکو زو ده‌رچم له شار ئیمڕۆ رۆژێکه له جه‌معی مه‌ردومان بگرم که‌نار ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانیشم بێ چاره و زار و نزار به‌یته‌که‌ی مه‌والنا: موسم عید است ما نومید از دیدار یار عالمی در عیش و نوش ما دو چشم اشکبار .....هتد (دیوان)69 : پێنج خشته‌کی یه‌کێکه له‌و قاڵبه شیعرییانه‌ی که گه‌لێ له شاعیرانی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه پێڕه‌ویان کردوه. ئه‌مانه به گشتی ئه‌و قاڵبانهن که‌له‌م رێبازه‌دا بون به باو و پێڕه‌وی کراون ،له گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا هه‌ندێ قاڵب هه‌ن که جاروبار به‌کارهاتون وه‌کو "موسته‌زاد" که نالی تاقی کردۆته‌وه .هه‌روه‌ها قیتعه و روباعی و فه‌رد که زۆر له شاعیره‌کان دایان ناوه.
قافیهئارایی سالم ئه‌گه‌رچی دو جار دیوانه‌که‌ی چاپ کراوه: جاری یه‌که‌م ،ساڵی 9122کوردی -مه‌ریوانی له به‌غدا چاپی کردوه. جاری دوه‌م ،ساڵی ؟ گیوی موکریانی له هه‌ولێر چاپی کردوه. به‌اڵم هیچکام له‌م دو چاپه به که‌ڵکی ئه‌وه نایه‌ن بکرێنه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی شیعره‌کانی سالم له به‌ر ئه‌وه‌ی :هه‌مو شیعره‌کانی نه‌گرتۆته خۆی ،هه‌ڵه‌ی نوسینه‌وه‌ی زۆریان تێدایه ،جیاوازی نوسخه جیاوازه‌کانی شیعره‌کان به‌راورد کاری نه‌کراون.... دیوان ئێستا به کۆمه‌ڵێ شیعری شاعیرێ ئه‌وترێ که له دوتوێی کتێبێک‌دا کۆکراوه‌ته‌وه .به‌اڵم دیوان الی شاعیرانی نهریتهوان که هۆنینه‌وه‌ی شیعریان کردۆته پیشه و نواندنی هونه‌ری وشه‌سازی بریتی بوه له پڕکردنه‌وه‌ی دیوانه‌که به ریزێ شیعر که قافیه‌کانی له "ئهلف" ه‌وه تا "یاء" بگرێته خۆی. سالم ،شاعیرێکی نهریتهوان بوه ،داڕشتنی شیعری وه‌کو "سنعه‌ت" سه‌یر کردوه نه‌ک ته‌نیا وه‌ک ده‌ربڕینی خرۆشانی سۆز و عاتیفه .هه‌وڵی داوه قافیه‌ی شیعره‌کانی له ئه‌لفه‌وه هه‌تا یا بگرێته خۆی بۆ ئه‌وه‌ی دیوانه‌که‌ی ئاوه‌دان بێ .له‌مه‌دا السایی شاعیره ناسراوه‌کانی ئێرانی کردۆته‌وه. سالم هه‌وڵی داوه هه‌مو قافیه‌کانی ئه‌لفبای عه‌ره‌بی هه‌بێ ،له‌به‌ر ئه‌وه چه‌ند جۆرێ قافیهئارایی کردوه:
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
جۆری یه‌که‌م، کۆتایی به‌یته‌کانی به وشه‌یه‌کی هاوئاواز و هاوقافیه هێناوه .به تایبه‌تی له غه‌زه‌له‌کانی دا که به زۆری کورتن. نمونه: "ربنا" دڵ کونکونن سا چ غوالم و چ ئه‌میر وه‌کو یه‌ک ئه‌هلی نیازن چ غه‌نی و چ فه‌قیر به ئومێدی که‌ره‌مت شام و سه‌حه‌ر گریهکونان ده‌که‌ن ئیزهاری حه‌قاره‌ت چ گه‌دا و چ ئه‌میر ......هتد (دیوان)66 : جۆری دوه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی ریزی حه‌رفه‌کانی ئهلف بای عه‌ره‌بی پڕ بکاته‌وه هه‌ندێ جار زۆری له خۆی کردوه بۆ دانانی شیعرێ به زنجیره‌یه‌ک قافیه له حه‌رفێکی دیاری کراودا .سه‌ره‌نجام شیعرێکی الوازی لێ په‌یدا بوه. نمونه: شادمانم پێت وه‌کو راهیب به خاج گه‌ر (چه‌نی!) مه‌حشه‌ر شهفیعم ال عیالج دهرزهمان دێنێ له گه‌ردنیا خه‌راج ئاهوی دڵ گه‌ر ببینێ گه‌ردنت وه‌ک له حه‌لقه‌ی ئابهنوسا گۆیی عاج ده‌وری پوستانت له زولفت جه‌دوه‌له گه‌ر بده‌ی بۆ نه‌قدی جان ئه‌مری ره‌واج عومری عاشق وه‌ک وه‌فا نابوت ئه‌بێ زاهیره وه‌ک مه‌ی له توێی په‌رده‌ی زوجاج عه‌کسی روت دایم له ن‌و دیده‌ی پڕ ئاو ره‌سمی ئه‌و بۆ باری عومرت جانه باج توشی راداری ئه‌جه‌ل سالم که بوی کوردی له بۆنه‌یه‌کی وه‌هادا له شیعرێکی خۆی دا ،پاکانه‌ی بۆ خۆی و هاوپیشه‌کانی کردوه ،دانی به‌مه‌دا ناوه ئه‌ڵێ: وه‌نیه کوردی مائیلی ئه‌و نه‌وعه ئه‌توارانه بێ الزمه شاعیر له هه‌ر نه‌وعێ بڵێ بۆ ئیمتیاز گه‌لێ له شاعیره‌کانی تری ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه هه‌مان هه‌وڵیان داوه بۆیه هه‌ندێ جار په‌نایان بردۆته به‌ر به کار هێنانی وشه‌ی ناقۆاڵ و ناساز. جۆری سێیه‌م، له هه‌ندێ له شیعره‌کانی دا له "قافیهئارایی" ه‌کانیدا هونهرمهندییهکی زۆر و وه‌ستایه‌تییه‌کی ورده‌کارانه‌ی نواندوه و ،وشه‌ی جوانی سۆزدار و هه‌ندێ جار رسته‌ی وروژێنه‌ری داڕشتوه و له قافیه‌کانی دا دوباره‌ی کردۆته‌وه که جۆرێ له هێز و پێزی داوه به شیعره‌که. نمونه: رۆژی دڵ شه‌وی تاره، چ له مێ بێ چ له‌وێ مه‌نزڵی گێسویی یاره، چ له مێ بێ چ له‌وێ .... 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
گاهی بوعدت ده‌رژێ لوئلوئی ئه‌شکم وه‌کو قورب دیده مه‌شغوڵی نیثاره، چ له مێ بێ چ له‌وێ .....هتد شۆری شههرم گه‌ر وه‌ها بێ جێمه هامون عاقیبه‌ت یاری له‌یال خهسڵهتم ده‌مکاته مه‌جنون عاقیبه‌ت .... سه‌رچناری چه‌شمه‌یی چاوم ئه‌گه‌ر وا هه‌ڵقوڵێ مه‌وجی گهردابی ده‌گاته کۆهی گودرون عاقیبه‌ت ..... ته‌نگده‌ستی ده‌وڵه‌تی له دوایه سالم مژده بێ شادمانی دێ له پاش ئه‌حواڵی مه‌حزون عاقیبه‌ت ........هتد (دیوان)52 : به نه‌قدی جان ده‌دا یه‌ک بۆسه دڵدارم وه‌لێ زه‌حمه‌ت ده‌گاته حه‌دی وابون عوقده‌ی کارم وه‌لێ زه‌حمه‌ت .....هتد (دیوان)52 : گوشادی عوقده‌ی خاتر نیگارێ بو ئه‌ویش رابورد دڵی پڕ میحنه‌تم شادی به یارێ بو ئه‌ویش رابورد ...هتد (دیوان)55 : ره‌ها ناکا دڵم توڕڕه‌ی خه‌می یار سه‌ری نه‌بڕن هه‌تا وه‌ک په‌رچه‌می یار ....هتد (دیوان)57 : بۆ خاڵی له‌بت زولفی سیهه دامه هه‌مو ده‌م کونجشک سفه‌ت له‌م ره‌هه ناکامه هه‌مو ده‌م ....هتد (دیوان)86 : هونه‌رمه‌ندی نیه بۆ دام ئه‌گه‌ر یه‌ک ده‌فعه 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ماهی گرت خه‌می زولفی پهرێشانت به م‌و سه‌د ده‌فعه ماهی گرت .....هتد (دیوان)52 : جۆری چواره‌م، قافیه‌ی قه‌سیده درێژهکانێتی که هه‌ندێ جار له پێناوی گه‌یاندنی مه‌عنای مه‌به‌سته‌که‌یدا یا له پێناوی درێژه‌پێدانی شیعره‌که‌یدا چاوپۆشی له جوانی وشه‌که و جوانی قافیه‌که‌ی کردوه. جۆری پێنجه‌م، تێههڵکێشهکانێتی که میسراعی یه‌که‌می به‌یته‌کانی شیعره‌که هۆنینه‌وه‌ی خۆیه‌تی به کوردی و ،میسراعی دوه‌می هه‌مو به‌یته‌کان میسراعی دوه‌می غه‌زه‌لی شاعیرێکی تره به فارسی .ته‌نیا قافیه‌ی میسراعی یه‌که‌می به‌یتی یه‌که‌م له گه‌ڵ قافیه‌کانی تردا هاوجۆر ئه‌بن: نمونه: هه‌ر دیده‌نی تۆیه دڵ بکا شاد رویت همه سال اللهگون باد (دیوان)51 : .... مه‌شقی مه‌ردی به که‌ره‌م سیدق و سهالحهست و سجود هرکه این هردو ندارد عدمش به ز وجود (دیوان)56 : ..... روت نازک و له‌تیفه وه‌کو نه‌وگوڵی به‌هار قدت براستی چو سه‌ی سروی جوبار (دیوان)61 :
کێشی شیعره‌کان شیعره‌کانی سالم کێشه‌کانیان ئه‌شێ به تهفعیلهکانی عروز بکێشرێن .له هه‌مان کات دا ئه‌شێ به رێنوسی عروزی بنوسرێن و شی بکرێنه‌وه قورسایی بڕگه‌کانی دیاری بکرێن. له کاتێک دا شیعری شاعیرانی گۆران هه‌موی 91بڕگه‌ییه و ،له دوای هه‌ر 5بڕگه وچانێکی تێدایه و هه‌مو شیعره‌کانیان مهسنهوین و ،هه‌ر به‌یتێک قافیه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه .ئه‌م کێشه مه‌سنه‌ویه هاوقافیهیه به ئاسانی له گه‌ڵ ئاوازی گۆرانی کوردی ئه‌سازێ و ،هه‌مو شیعرێکی ئه‌شێ گۆرانیه‌کی لێ ساز بکرێ .به‌اڵم شاعیرانی بابان وازیان له قاڵبی شیعری 91بڕگه‌یی و مه‌سنه‌وی و جوت قافیه‌یه هێناوه .رویان کردۆته داهێنانی قاڵبی شیعری جیاواز له‌مه. سالم شیعره‌کانی خستۆته سه‌ر کێشی 99بڕگه‌یی و 91بڕگه‌یی و 95بڕگه‌یی و 96بڕگه‌یی. .....
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
نمونه‌ی 99بڕگه‌یی: زول – فی – جا – نا – نه / -له -ده‌و – ری – که -مه -را وه‌ک – س – یهه – ما – ره – /به -قه‌د -نه‌ی – شه -که -را(دیوان)22 : فه‌له‌ک زه‌حمه‌ت له دڵ مه‌یلت به ده‌ر کا(دیوان)21 : شه‌تی ئه‌شکم ده‌بێ هه‌ر بێ به روما(دیوان)22 : ............ نمونه‌ی 91بڕگه‌یی: پڕ /چی /نه /زول /فی /پڕ /خه‌م /نه‌ق /شه /له /رو /یی /یا /را وه‌ک /میل /له‌تی /مه /جو /سی /هه‌ر /دێ /ن /به /ده‌و /ری /نا /را .... ئه‌ی /ئه‌و /که /سه‌ی /که /شه‌و /هات /یا /دت /ئه /نی /سی /دڵ /مه یه‌ک /لهح /زه /دێ /مه /یا /دت /دا /خۆ /له /رۆ /ژ /گا /را .... نمونەی 95بڕگه‌یی: رۆ /ژی /دڵ /هه‌ر /شه /وی /تا /ره /چ /له /مێ /بێ /چ /له /وێ مه‌نزڵی گێسویی یاره چ له مێ بێ چ له‌وێ ..... جه‌و /ری /وه‌س /ڵت /شه /ره /ر و /حا /ڵی /فی /را /قت /سه /قه /ره مه‌نزڵم هه‌ردو له ناره چ له مێ بێ چ له‌وێ .... مهعنیانن وه‌کو یه‌ک شه‌رحی من و دلبه‌ری من قه‌ت /لی /من /سی /حه /تی /ئه‌و /شه‌ک /وه /یی /ئه‌و /ده‌ف /ته /ری /من ..................... نمونه‌ی 96بڕگه‌یی: زول /فی /شه‌ب /ڕه‌ن /گت /وه /کو /رۆ /ژه /په /رێ /شا /ن /با /نه /بێ وا /سه /حا /ب /ئا /سا /له /رو /تا /قه‌س /دی /مهه/پۆ /شی /ده /کا وه‌کو فواره خوێن ده‌کوڵێ ده‌می ئاهم له حهلقوما ..................
مۆسیقای شیعر سالم له هه‌ندێ له شیعره‌کانیدا ،ئه‌وانه‌ی 91بڕگه‌یین ،بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێ له ئاوازی جواڵن و هه‌ڵپه‌ڕینیان تێدا بخوڵقێنێ ،جگه له قافیه‌ی ده‌ره‌کی و ئاوازی گشتی ،هه‌وڵی داوه له رێی دونیمهکردنی به‌یته‌کانه‌وه ،له ئاوازی فۆلکلۆریی گۆرانی ناوچه‌ییه‌وه نزیک ببێته‌وه: بێ تۆ نههیب و گریه‌م وه‌ک ره‌عدی نه‌وبه‌هاران په‌یوه‌سته دێ به روما 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
ئه‌شکم به میسلی باران نابێ بکه‌م به جوز تۆ سوحبه‌ت له‌گه‌ڵ چ دڵبه‌ر ئارێ مه‌قامی وه‌رعه پهرهێزی تۆبه کاران ....هتد(دیوان)12 : ئه‌ی قیبله‌ی مورادان ئاخۆ به رۆژگاران پرسیوته له هیچ که‌سێ حاڵی غه‌ریبی تاران ... شه‌و تا سه‌حه‌ر له هیجرت بۆ من حه‌رامه خۆ خه‌و هه‌ردێ سه‌دای گریه‌م وه‌ک ره‌عدی نه‌وبه‌هاران ......هتد (دیوان)81 : وێڵ و فیراری عه‌شقی تۆم شه‌هر به شه‌هر و سو به سو پشته به پشته ته‌ل به ته‌ل ده‌شت به ده‌شت و کو به کو .... چه‌رخی زه‌مانه که‌ی ده‌دا به‌زمی ویساڵی یار و من بۆسه به بۆسه لهب به لهب دیده به دیده رو به رو .....هتد (دیوان)992 : الزمی عهرزوحاڵمه کاغه‌زی زه‌ڕ ،ته‌به‌ق ته‌به‌ق شه‌رحی میحهن به خوێنی دڵ سه‌بتی ده‌که‌م وه‌ره‌ق وه‌ره‌ق تیری نیگاهی دڵبه‌رم یهکیهکی نیشته ناو جگه‌ر سینه له ترسی پێلکێ موتهسیله شه‌به‌ق شه‌به‌ق ....هتد (دیوان)76 : ساقی له په‌رده ده‌رهات 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
جامی شه‌رابی هێنا دڵ خیره ما له حیره‌ت مهه ئافتابی هێنا .....هتد (دیوان)25 : شاعیره‌کانی تری هه‌مان مه‌دره‌سه له هه‌ندێ له شیعره‌کانیاندا هه‌مان ته‌رازویان بۆ کێشی شیعره‌کانیان داناوه: نالی ئه‌ڵی: سه‌ر به‌رده‌بازی رێته ته‌ن ته‌خته‌به‌ندی جێته دڵ مه‌یلی خاکی پێته رۆح ماڵی خۆته بیبه تۆ نهوشکۆفه وه‌ردی من مایلم به زه‌ردی تۆ ههمسهرت نه‌سیمه من ههمدهمم لههیبه ..... فایه‌ق ئه‌ڵێ: شادم له غه‌می هیجران مه‌یخانه که مه‌ئوام بێ مه‌ستم که مه‌زه‌ی باده ماچی له‌بی ساوام بێ بولبول به خه‌یاڵی گوڵ سه‌رچڵ که ده‌کا مه‌نزڵ تا پێ بکه‌نێ غونچه ئه‌و واله و سه‌رسام بێ
گه‌ر شاهی له سه‌ر ته‌ختم وه‌ک به‌نده‌ی به‌دبه‌ختم مه‌عشوقه‌ی دڵ سه‌ختم مه‌یلی نیه بۆم رام بێ (ژین ،ژ )127 ئه‌م جۆره کێشه ،که قافیه‌ی ناوخۆیی تێدایه ،له کێشی به‌یتی فۆلکلۆری و ئاوازی گۆرانی ناوچه‌ییه‌وه نزیکترن تا شیعری عروزی .پێش ئه‌وان ئه‌حمه‌دی کۆر زۆری شیعره‌کانی خۆی له‌م قاڵبه‌دا داڕشتوه. .........
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
جیاوازی قاڵبه شیعریه‌کانی هه‌ردو مه‌دره‌سه‌ی بابان و گۆران قاڵبی شیعری بابان له چه‌ند روه‌وه جیاوازه له هی گۆران: یه‌که‌م، سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی شیعره‌که و ته‌الری هۆنراوه‌یی به ته‌واوی جیاوازه. شیعری گۆران سه‌ره‌تاکه‌ی به چوار میسراعی هاوقافیه ده‌س پێ ئه‌کا .میسراعی یه‌که‌می به‌یتی یه‌که‌م 5بڕگه و ،میسراعی دوه‌می به‌یتی یه‌که‌م پێکدێ له دو که‌رت ،که‌رتی یه‌که‌م 5بڕگه و که‌رتی دوه‌م دوباره‌کردنه‌وه‌ی میسراعی یه‌که‌مه. شیعری بابان سه‌ره‌تاکه‌ی به دو میسراعی هاوکێش و هاوقافیه ده‌س پێ ئه‌کا و ،میسراعی دوه‌می هه‌مو به‌یته‌کانی تری هاوقافیهی به‌یتی یه‌که‌من. دوه‌م، شیعری گۆران هه‌موی مه‌سنه‌ویه هه‌ر به‌یته و قافیه‌ی جیاوازه له گه‌ڵ قافیه‌ی به‌یته‌کانی تردا. شیعری بابان قافیه‌ی میسراعی به‌یتی یه‌که‌م و قافیه‌ی میسراعی دوه‌م و هه‌مو قافیه‌کانی تری شیعره‌که هاوجۆرن. سێیه‌م، شیعری گۆران هه‌موی 91بڕگه‌ییه له گه‌ڵ ئاوازی گۆرانی ئه‌سازێ. شیعری بابان هیچی 91بڕگه‌یی نیه ،هه‌موی 99و سه‌روی 99بڕگه‌ییه له گه‌ڵ به‌حره‌کانی عروز ئه‌سازێن.
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی مه‌دره‌سه‌ی بابان جگه له‌م جیاوازییانه ،مه‌دره‌سه‌ی بابان چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تری هه‌یه: یه‌که‌م، به گشتی شاعیرانی مه‌دره‌سه‌ی بابان به‌رامبه‌ر ژیان ره‌شبین بون ،له زۆری شیعره‌کانیاندا گله‌یی له چه‌رخ و گه‌ردون و ،له فه‌له‌ک و زه‌مانه ئه‌که‌ن .گله‌یی له به‌ختی خۆیان ئه‌که‌ن و نائومێدی ده‌رئه‌بڕن .ته‌نانه‌ت زۆریان چه‌شنێ له "تخلص" یان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردوه که بێهیوایی و زه‌بونی و که‌ساسی لێ ئه‌خوێنرێته‌وه ،وه‌کو: نالی ،هیجری ،بیمار ،مه‌حوی ،مه‌شوی ،خه‌سته ،ئاهی ،حه‌ریق... دوه‌م، له کاتێک دا له ئه‌ده‌بی گۆران دا ده‌یان داستانی دڵداری وه‌کو :شیرین و فه‌رهاد ،شیرین و خه‌سره‌و ،له‌یل و مه‌جنون ،یوسف و زلێخا ،بارام و گوڵئه‌ندام ...و گێڕانه‌وه‌ی شه‌ڕ وه‌کو نادرنامه ،جه‌نگنامه‌ی شازاده‌ی کرماشان و کههیای به‌غداد ...به شیعری مه‌سنه‌وی هۆنراونه‌ته‌وه ،له مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بی بابان دا ئیتر هونه‌ری هۆنینه‌وه‌ی داستان به ته‌واوی کوێر بۆته‌وه.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
سێیه‌م، شاعیرانی مه‌دره‌سه‌ی بابان ،به تایبه‌تی سالم ،بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزی ئاستی رۆشنبیری و به‌رزی پله‌ی شاعیرێتی خۆیان ده‌ر بخه‌ن ،به دوای وشه‌ی فارسی و عه‌ره‌بی ده‌گمه‌ن و نه‌ناسراو و ناقۆاڵدا گه‌ڕاون تا تێکه‌اڵوی شیعره‌کانیانی بکه‌ن ،له کاتێکدا زۆر له‌و وشانه هاوتای کوردی باویان هه‌بوه و ،له سه‌ر زمانی ئاسایی خه‌ڵک هه‌بون.
بابه‌ته‌کانی شیعری سالم سالم له ده‌رگای زۆر بابه‌تی داوه.
نیشتمانپه‌روه‌ری سالم چه‌ندین قه‌سیده و غه‌زه‌لی هۆنیوه‌ته‌وه خۆشه‌ویستی نیشتمانی تێدا ده‌ربڕیوه .ئه‌و شیعرانه هه‌روه‌کو له روی ئه‌ده‌بییه‌وه گرنگییان هه‌یه ،له روی سیاسی و کۆمهاڵیهتیهوه له مێژوی کوردا گرنگیان هه‌یه ،ته‌نانه‌ت بۆ تێگه‌یشتن له الیه‌نێکی بیری سیاسی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردی بایه‌خی تایبه‌تییان هه‌یه ،له مێژوی بیری سیاسی کورد دا .له کتێبی" :میرایه‌تی بابان له نێوان به‌رداشی رۆم و عه‌جه‌م" دا به‌شێکم بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان کردوه بۆیه به پێویستی نازانم لێره‌دا هه‌مان بابه‌ت دوباره بکه‌مه‌وه.
دڵداری سالم له غه‌زه‌له‌کانی دا به ئافره‌تدا هه‌ڵئه‌ڵێ .ستایشی جوانی و گله‌یی له بێ میهری ئه‌کا .باسی روخسار ،قه‌د و بااڵ ،کوڵم و رومه‌ت ،چاو و لوت ،ده‌م و چه‌ناگه و غهبغهب ،سنگ و مه‌مک و ناوقه‌د ،ته‌نانه‌ت باسی ناوک ئه‌کا، که‌چی له شیعره‌کانی دا "زوڵف" هه‌میشه بابه‌تی ناوه‌ندیه .به ده‌گمه‌ن شیعرێکی هه‌یه باسی :زوڵف ،گێسو، په‌رچه‌م ،ئه‌گریجه ،م‌و ..ی به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان تێدا نه‌بێ .ده‌یان وێنه‌ی شاعیرانه‌ی بۆ زوڵف خوڵقاندوه. پێ ئه‌چێ له په‌یکه‌ره‌ی ئافره‌تدا له ناو هه‌مو ئه‌ندامه‌کانی له‌شی ژن دا قژ له هه‌موی زیاتر سه‌رنجی ئه‌می راکێشا بێ .سه‌یری هه‌ر ژنێکی کردبێ له پیش دا چاوی بڕیوه‌ته قژی.
هه‌ندێ الیه‌نی ژیانی کۆمه‌اڵیه‌تی سالم وه‌کو دانیشتویه‌کی کۆمه‌ڵگای ناوچه‌ی سلێمانی هه‌ندێ الیه‌نی ژیانی کۆمه‌اڵیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی وێنا کردوه ،هه‌ندێکی له قاڵبی "هه‌جو" و سوکایه‌تی پێ کردندا و هه‌ندێکی تری له قاڵبی "مه‌دح" و گه‌وره‌یی کردندا. مه‌راسیمی ژنهێنانی ئاغایه‌ک (دیوان)146 : له هه‌مو کۆمه‌ڵگاکانی مرۆڤایه‌تیدا ژنهێنان و شوکردن ،هاوسه‌رگیری ،که سه‌ره‌تای بنیاتنانی خێزانه مه‌راسیمی تایبه‌تی هه‌یه .له کۆمه‌ڵی کورهداوهریدا له به‌ر ئه‌وه‌ی دهستێکهاڵوکردنی نێر و مێ ،پێش ماره‌کردن ،له روی دینیه‌وه حه‌رام و له روی کۆمهاڵیهتیهوه نه‌شیاوه ،هاوسه‌رگیری گرنگیه‌کی زۆرتری هه‌یه ،بۆیه مهراسیمهکهیشی رێوشوێنێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه ،به تایبه‌ت که ئه‌مه روداوێکه ته‌نیا یه‌کجار یا چه‌ند جارێکی ده‌گمه‌ن له ژیاندا هه‌ڵئه‌که‌وێ بۆیه کراوه‌ته بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تی. 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
هاوسه‌ر گیری به چه‌ند قۆناغێکدا ئه‌ڕوا: دۆزینه‌وه‌ی کچ ،خوازبێنی ،دیاریکردن ،ماره‌کردن ،شایی و ئاهه‌نگ گێڕان ،گواستنه‌وه ،چونه په‌رده ،به زاوابون ...سالم به‌شێ له‌م مه‌راسیمه‌ی به شێوه‌یه‌کی کاریکاتێری گاڵته‌ئامێز وێنا کردوه و ،هه‌ندێ له نه‌ریته باوه‌کانی کورده‌واری تۆمار کردوه. تایه‌ر ئاغا بڕیار ئه‌دا ژن بهێنێ .ئه‌گه‌ڕێ دراوسێیه‌کی خۆی ئه‌دۆزێته‌وه .دراوسێکه‌ی هه‌م بێوه‌یه ،واته پێشتر شوی کردوه ،هه‌م پیره ،به‌اڵم پاره‌ی هه‌یه .تایه‌ر ئاغا ئه‌یخوازێ: ئاغا مه‌یلی هامسهری بو زو هه‌وای دا عاقیبه‌ت چاره‌نوس ئه‌نگوشت نما بو په‌رده‌ی شه‌رمی دڕی بێوه‌یی فه‌رتوت جواری بو له نزیک خانوه‌که‌ی تایه‌ر ئاغا ...... نیه‌تی وا بو بینای عه‌یش و نه‌شات ئاماده کا پیره‌ژن مردوی مرێ هات گێچه‌ڵی بۆ خۆی کڕی ئافره‌تی تالب به پول بو ئاغا هیچی شک نه‌برد رێوی ئاسا فریبی دا و ،به بێ هیچ گوێی بڕی به په‌له ماره‌ی ئه‌کا: هه‌روه‌کو ته‌ڵقینی کوردی ئاغا کورت و کرده‌کار بێ مه‌ال و قازی له وێدا زو بۆ خۆی ماره‌ی بڕی شایی ئه‌کا و کۆمه‌ڵی بانگ ئه‌کا بۆ به‌شداری له شایییهکهی دا: مهجمهعێ جهمعئاوهر بون بۆ شه‌و بۆ ئاهه‌نگ و زه‌فاف توننشین و تورفرۆش و ته‌پله چوارگوێ کهرکوڕی له‌ق ده‌نێرێ چراچی بون و دۆمه چهپڵهچی به‌سته‌ک و بااڵیی بۆ روحمه و مقامات چڕی تارای سور ئه‌درێ به سه‌ری بوکا و ئهیگوێزنهوه بۆ ماڵی زاوا: سورنشینان چادری سوریان به سه‌ر بوکا کێشا پیرێژن ،پیری نیهانی ،که‌وته ره‌وتی کوڕکوڕی به پێی نه‌ریتی کورده‌واری بۆ ئه‌وه‌ی پیاو ده‌سه‌اڵتی خۆی به سه‌ر ژنه‌که‌یدا بنوێنێ .له سه‌ربانی ماڵه‌که‌یانه‌وه له کاتی گوێزانه‌وه‌ی دا پێش ئه‌وه‌ی بچێته خانوی نشینگه‌ی تازه‌یه‌وه زاوا قامیشێ ئه‌دا به سه‌ری بوکه‌که‌ی دا: بێوه بوک هاته به‌ری بان ،ئاغا تێاڵی گرته مست باتهقای قامیش له سه‌ر دانی به سه‌ریا لێی خوڕی ژن ئه‌چێته نشینگه‌ی تازه دائه‌نیشێ تا وه‌ختی ئه‌وه دێ له گه‌ڵ زاوا بچنه په‌رده‌وه: بوک چو دانیشت و ئاغا له سه‌ربان هاته خوار لنگی بوکی وه‌ک چهلیپای ال‌م ئهلف ال هه‌ڵبڕی
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
به‌ربوک له گه‌ڵ بوک ئه‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فێری بکا چۆن ره‌فتار له گه‌ڵ زاوا بکا: ئاغا سه‌یری کرد له‌وێدا داخۆ بوکێ چی ئه‌کا به‌ربوکی به‌دبه‌خت سه‌دای دا :ئاشه‌وان ئاشت گه‌ڕێ! مه‌راسیمی شینی ئاغایه‌ک (دیوان)91 : له دایکبون و مردن دو بۆنه‌ن مه‌راسیمی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه .هه‌رچه‌نده زۆرایه‌تی کورد ،چ موسوڵمان و چ ئاینه‌کانی تر ،ئاینپهروهرن و باوه‌ڕیان به ویستی یه‌زدان هه‌یه باوه‌ڕیان وایه هه‌رچی خوا بیه‌وێ ئه‌بێ و هه‌رچی خوا نه‌یه‌وێ نابێ ،هه‌ر خوا ئه‌توانێ ژیان ببه‌خشێ و ژیان بسێنێ ،به‌اڵم مردن به کاره‌ساتێکی گه‌وره دائه‌نێن .له مردنی ئازیزدا شین و شه‌پۆڕ ئه‌که‌ن و ،ماته‌م بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ دایان ئه‌گرێ. سالم خۆشه‌ویستێکی مردوه .به‌و بۆنه‌یه‌وه به یه‌کێ له قه‌سیده درێژه‌کانی ،به هه‌مان کێش و قافیه‌ی قه‌سیده درێژه‌که‌ی که بۆ شه‌ڕی نێوان کورد و رۆمی داناوه ،شینی بۆ ئه‌میش گێڕاوه ،له هه‌مان کات دا وێنای مه‌راسیمی مردنه‌که‌ی کردوه. سه‌ره‌تا به ستایشی بنه‌ماڵه‌که‌یان و ،چۆن مه‌حمود ئاغا له دوای مردنی سه‌لیم ئاغای باوکی وه‌جاخی بنه‌ماڵه‌که‌ی رۆشن کردۆته‌وه و له سه‌رده‌می ئه‌م دا گه‌یشتۆته لوتکه‌ی گه‌وره‌یی: لێم گه‌ڕێن با گریه که‌م ،دیده‌م به دیده‌ی خون فشان نایه‌ڵێ یه‌ک ده‌م به راحه‌ت رابوێرم ئاسمان (چنکه سێوی!) قه‌دیمن حه‌ق له پاش عه‌هدی سه‌لیم دایه ده‌س مه‌حمودی حاتهمدڵ چراغی دودمان شه‌معی ده‌ستگاهی ملوکانهی گه‌یانه مه‌رکه‌زی به‌رقی قه‌ندیلی فرۆزانی ده‌چو بۆ که‌هکه‌شان وههچ خوڕه‌م ده‌وڵه‌تێکه با به شه‌رتێ تولی بێ ده‌ستی حه‌ق به‌م نه‌وعه رۆشن کا چراغی خانه‌دان شیوه‌که‌ڵ بو بو به به‌نده‌ن خۆ به سه‌ر نه‌قشی به‌دیع الله و نه‌سرین گه‌یی بو جام بلورین شه‌معدان شیوه‌که‌ڵ گوندێکی گه‌وره و به هۆی ده‌سه‌اڵت و هێزی مه‌حمود ئاغای ره‌سول ئاغاوه ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیوه‌یل بوه .ناوچه‌ی سیوه‌یل له سه‌ر سنوری ئێرانه .ژماره‌یه‌ک له گونده‌کانی ناوچه‌که سه‌ر به‌م ناوه‌نده بون .سالم باسی ده‌بده‌به‌ی دیواخانی ئاغا ئه‌کا .ئه‌م ئاغایه نمونه‌یه‌که بۆ چینی ئه‌ریستۆکراتی دێهات و، نمونه‌یه‌که بۆ ناوه‌ندێکی ده‌سه‌اڵتی ده‌ره‌به‌گی له ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی خێڵه‌کیی گوندنشین‌دا: نانبده‌یی له دیوه‌خاندا یه‌کێ بوه له نیشانه‌کانی ده‌سه‌اڵتدارێتی و جوامێری .ئاغا سفره و خوانی ئاوه‌دانی هه‌بوه به درێژایی رۆژ خواردنی جۆراوجۆری سارد و گه‌رمی لێ بوه بۆ میوان: شیوه‌که‌ڵ بوبو به خانه‌ی پادشا وه‌ختی نه‌هار دیم له هه‌ر سو سفره‌ی ئه‌یوانی حاته‌م گردی خوان واقیعا له‌و خوانه‌دا خام و پوخته رۆژ و شه‌و هه‌ر ته‌عامێکی که نه‌فسی ئاره‌زو کا میهمان 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
دیواخانه‌که هه‌میشه میوانی عه‌ره‌بی له خێڵه‌کانی عهنهزه و مونته‌فیک به خۆیان و ئه‌سپ و ماینی عه‌ره‌بی ره‌سه‌نه‌وه لێ میوان بوه و ،ماڵه‌که‌ی ئاغا له ژوره تایبه‌تیه‌کانی دا پڕی بوه له تفه‌نگی زه‌ڕنیشان ،خه‌نجه‌ر و شمشێر ،بوخچه‌ی پڕ له کااڵی نایابی جلوبه‌رگ: شیوه‌که‌ڵ بو به عه‌ره‌بانی عهنهزه و مونته‌فیک سه‌د که‌مه‌ند پڕ بو له سه‌رجی تازی ئه‌سپ و مادیان چوم نیگاهم کرد له هه‌ر الدا له حوجره‌ی خاصی ئه‌و دیم به قه‌د بازاڕی قوسته‌نتینی تفه‌نگی زه‌ڕنیشان زێوه‌ری تاقی عیماره‌ت بو سه‌راسه‌ر رهنگڕهنگ ره‌ختی قرتاسهی حه‌مایل خه‌نجه‌ر و شیری ده‌بان دیم وه‌کو دوکانی به‌زازی له سه‌ر یه‌ک بوخچهها شاڵی تورمه و که‌وڵی خه‌ز ،دێبای هیندو په‌رنیان ئاسمان چاوی به‌م ده‌بده‌به و گه‌وره‌یی و خۆشگوزه‌رانیه هه‌ڵنه‌هات بۆیه به چاوه‌وه بوه .چاوی پیس کاری تێ کردوه کت‌وپڕ مه‌حمود ئاغا نه‌خۆش ئه‌که‌وێ تایه‌کی له ناکاوی لێ دی .کاتێ پزیشکی به‌ناوبانگی بابان باباجان ئه‌گاته سه‌ری و نه‌بزی ئه‌گرێ و ئه‌ی پشکنێ ده‌ر ئه‌که‌وێ مردوه: ئاسمان زانی سه‌ری سه‌وزه نیهالی به‌ختی ئه‌و کاری لێ کرد چاوی به‌د وه‌ک ئافه‌تی بادی خه‌زان خانهوێرانه به یه‌ک ته‌ب عاله‌مێکی کرد تهباه ره‌نگی بێ ره‌نگی له سه‌ر ره‌نگی پهریدی بو عه‌یان دای به سه‌ریا هه‌ر که گرتی نه‌بزی مه‌وج ئاسایی ئه‌و یه‌ک نه‌زه‌ر شێوا به جارێکی حه‌واسی بابه‌جان ته‌ن فسردهی بێ زمانی ته‌ن به ته‌ن عاله‌م مه‌لول تائیری رۆحی ره‌وانی به‌رزه چو بۆ ناو جینان گوڵ به وه‌یشومه‌ی حه‌وادیس گه‌ر قه‌زا پهژموردی کا فائیده‌ی کوانێ به حه‌سره‌ت قوڕ بپێوی باغه‌بان که‌ی خه‌یاڵی بو کت‌وپڕ خاسه بۆ هه‌ر خهرمهنێ ئاسمان نازل بکا به‌رقی غه‌زه‌ب وا ناگه‌هان گریه ده‌رژێنێ به سه‌ر روما ده‌ماده‌م ئه‌شکی خوێن بێن ته‌ماشا که‌ن له یه‌ک سه‌فحه‌ی عه‌قیق و زه‌عفه‌ران نائیرهی سه‌برم به حه‌سره‌ت وا له گریانا بڕا دێ به خوڕ فرمێسکی خوێنینم له چاو وه‌ک ئاودان سا قه‌ڵه‌م بێ دادی ئه‌م ئهندوهی کوبرایه بده من له تاو ئه‌م ته‌عزیه‌ی عوزمایه ماوم بێ زمان
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
نه‌خۆشین و مردنی ئاغا کت‌وپڕ و چاوه‌ڕواننه‌کراو بوه له به‌ر ئه‌وه کوڕ و برا و خزم و که‌سوکاره‌کانی په‌شۆکاون و خرۆشاون و تاساون: تا خه‌ده‌نگی قامه‌تی تۆی گرته باوه‌ش ماڵی قه‌بر پشتی تاقانه‌ت له خه‌م خه‌م بو وه‌کو ماڵی که‌مان پشتی ئه‌حمه‌د به‌گ شکا له‌م ریحلهتهی ناوه‌خته‌دا کاشکی مه‌وقوف ده‌بو کۆچت له ره‌غمی دوژمنان مردوی ئاسایی دوای شۆرین و کفن کردنی خراوه‌ته دارهمهیتهوه .زۆری مزگه‌وته‌کان داره‌مه‌یتی تێدا بوه بۆ گوێزانه‌وه‌ی الشهی مردو له شوێنی شتنه‌وه بۆ سه‌ر گۆڕه‌که‌ی دوای ناشتنی داره‌مه‌یته‌که براوه‌ته‌وه مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی له ناشتنی مردویه‌کی تردا که‌ڵکی لێ وه‌ر بگرن .پێ ئه‌چێ مه‌حمود ئاغا له باتی داره‌مه‌یت خرا بێته تابوته‌وه و ،تابوتهکهش خرابێته سه‌ر پشتی واڵخ ،که ئه‌مه شتێکی ده‌گمه‌ن بوه له ئه‌وسای کورده‌واری دا. نیشانه‌ی ده‌سه‌اڵت و ده‌وڵه‌مه‌ندی مردوهکهیه: پشتی ناو تابوتی رهختت پشتی سیوه‌یلی شکاند پشتیوانی بانه و تاژان و قه‌ومی تازه‌مان کۆته‌ڵ یه‌کێ بوه له‌و نه‌ریتانه‌ی بۆ گه‌وره پیاوان کراوه .جلوبه‌رگ و هه‌ندێ له که‌لوپه‌لی گرنگی مردوه‌که خراوه‌ته سه‌ر ئه‌سپێک و به ناو ماته‌مگێڕه‌کان دا گێڕاویانه بۆ ئه‌وه‌ی شینه‌که گه‌رمتر بکری و ،ده‌نگی گریان زیاتر به‌رز بێته‌وه: بو به زێبی کۆتهڵت ساتیرهکهی پادشای رۆم بۆ نه‌به‌م له‌م حه‌سره‌ته ئه‌نگوشتی حیره‌ت بۆ ده‌هان قوڕپێوان وشه‌یه‌که له بۆنه‌یه‌کی وه‌هادا باس ئه‌کرێ .بۆ ده‌ربڕینی خه‌م و نواندنی ئه‌وپه‌ڕی په‌ژاره و دڵته‌نگی له کاتی مردنی گه‌وره‌یه‌کی وه‌کو ئه‌م ئاغایهدا قوڕ گیراوه‌ته‌وه و ،هه‌رکه‌س به‌شداری ماته‌مه‌که‌ی کردبێ، ویستبێتی یا نه‌یویستبێ ،تۆپه‌ڵێ قوڕ دراوه به سه‌ر یا به شانی دا: تۆ وه‌کو سه‌ر بوی ،ئه‌قاریب ته‌ن ،که سه‌ر چو ته‌ن چیه ته‌ن به ته‌ن بێ سه‌ر هه‌مو که‌وتن له خاکا بێ ره‌وان چاو بچه‌رخێنه له تابوتا به الی کاک ئه‌حمه‌دا هه‌ر له سه‌ر تا دامه‌نی بۆ تۆ له قوڕ دایه نیهان خۆ به سێالبی خه‌فه‌تخانه رهسولت کرد خراپ تۆ به ئیمان خانه‌ی قهبرت که بوبو ئاوه‌دان ئه‌مڕۆ بۆ تۆ حاڵی ئه‌م خه‌ڵکه نمونه‌ی مه‌حشه‌ره کاشکی ده‌تدی له تابوتا جه‌میعی مه‌ردومان کاشکی ده‌تدی له تابوتا په‌رێشانی که‌ریم ره‌نگ پهریدهی خوشک لهب ،بێ ده‌نگ و مات و بێ زمان رۆژه‌که‌ی قه‌تلی حوسه‌ینه حه‌یفه ماره بێ خه‌به‌ر کاشکی دهتبیست له تابوتا سه‌دای گریه و فوغان خۆت له جیاتی من ده‌گریای گه‌ر به چاو ده‌تدیت ره‌شید 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
قوڕبه‌سه‌ر ،دڵ پڕ که‌ده‌ر ،شینی پده‌ر ئه‌فغان کونان خۆ نه‌فیری مه‌رد و زهن له‌م شیوه‌نه چو بۆ فه‌له‌ک سه‌ر بڵند ناکه‌ی وه‌ها دایگرتوی خوابی گران گهه له به‌ر تابوتی ئه‌ودا گریه و شین ده‌کا پێی بڵێن تو خوا بال مه‌حشه‌ر چیه داد و فوغان حاڵی وا پهسماندهگان با ئیبتیدا بێته یاد سانیه‌ن بۆ باسی ئه‌و ئه‌م بێت کا شیوه‌ن به‌یان به‌ختی به‌د مه‌یدانی که‌وته خانه تێکچو تیرهرۆژ مه‌تله‌بی زۆر ،عومری که‌م ،ناکام ره‌فت و نه‌وجه‌وان ئافره‌تی کورد به گشتی به‌شداری کار و به‌رهه‌مهێنانی پێویستیه‌کانی ژیانی خێزان بون له به‌ر ئه‌وه له هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه‌دا ئازادیه‌کی زۆریان هه‌بوه ،به تایبه‌تی له دانه‌پۆشینی رودا .له کوردستان جگه له چینی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵ ،که ژماره‌یه‌کی که‌م بون ،له ناو خێزان و بنه‌ماڵه‌کانی باقی کۆمه‌ڵدا ،نه "حه‌ریم" هه‌بوه نه "حیجاب" .حه‌ریم و حیجاب الساییکردنه‌وه‌ی نه‌ریتی دهسهاڵتدارانی رۆم و عه‌جه‌م بوه .ئافره‌ته‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له حه‌ریم دا بون و "حیجاب" یان پۆشیوه: سه‌نگ ده‌تاوێنێ سه‌دای پۆشیدهرویانی حه‌ره‌م ئه‌لئه‌مان ئه‌ی چه‌رخی سه‌نگین دڵ له جه‌ورت ئه‌لئه‌مان دێ به سه‌ر رویا به سه‌ر روخساری زه‌ردا ئه‌شکی سور هه‌ر به سه‌ر پێدا له پا دامانی ده‌رژێ ناره‌وان گۆڕستانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له جێگایه‌ک بوه له ده‌ره‌وه‌ی شیوه‌که‌ڵ بۆیه ته‌رمه‌که‌یان به گردهشین دا تێ په‌ڕاندوه و ،به‌وه‌ش ئیتر رێگای کاروانی له ئاالن دا بردۆته به‌ست: هیمه‌تی پاکان ده‌بو له‌م رێگه وا یاری بکا یاوه‌ری رێگه‌ی خه‌ته‌ر بو ،عه‌دلی بو بۆ رههرهوان مه‌عبه‌ری تابوتی تۆ وه‌ختێ که که‌وته گردهشین که‌ی ده‌بێ ئیتر به ئاالنا عبوری کاروان سالم ئینجا ئه‌که‌وێته ستایشی ئاغا و ،به شان و باڵی دا هه‌ڵئه‌دا .جگه له‌وه‌ی پیاوێکی داپه‌روه‌ر بوه ،ئاسایشی خه‌ڵکی له دز و جه‌رده پاراستوه ،قاره‌مانێکی بابان و ،پارێزه‌ری سنوری ناوچه‌که‌ش بوه له ده‌سدرێژی بێگانه: سه‌دی سه‌رحه‌دی عه‌جه‌م ،هه‌م پاسه‌بانی مه‌مله‌که‌ت شێری بێشه‌ی موڵکی بابان ،ژێرده‌ستی رۆمیان حوکمی تۆ حوصنی والیه‌ت ،عه‌زمی تۆ په‌رژینی باغ عه‌زمی تۆ پابه‌ندی ساریق ،عه‌دلی تۆ ئه‌منی مه‌کان تهرزهکوبی ئافه‌تی ده‌ستی رهزانن باغ و ناک واقیعا ئه‌م قه‌زیه ناوه‌خته خه‌زان بو بۆ ره‌زان پیشه‌وه‌ر دوزدانی سابیق تۆبه‌کاری سه‌همی تۆن هه‌ر له ئێستاوه له دڵدا موستهعیدن بۆ زیان
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
نۆکه‌ر و سواره‌ی تفهنگدارت سه‌راسیمه‌ن هه‌مو نه‌زمی تێکچو مانه‌وه وه‌ک گۆسفهندی بێ شوان زائیقهی سالم هه‌وای شه‌کراوی سایی بو به خێر ئاسمان ریتی به شه‌ڕ ژه‌هری به ده‌م دا ناگه‌هان(دیوان)12-11 : ئه‌م شیعره‌ی سالم ئه‌چێته خانه‌ی الواندنه‌وه "مه‌رسیه" وه .ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێ له گه‌ڵ دو مه‌رسیه‌ی تری شاعیرانی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه که یه کێکیان نالی بۆ مردنی سلێمان پاشای بابان دایناوه و ،ئه‌وی تریان مه‌حوی به بۆنه‌ی مردنی مهولهویهوه هۆنیوێتیهوه ،ئاستێکی ئه‌ده‌بی نزمتری هه‌یه .به هه‌ر حاڵ مردو خۆشه‌ویستی سالم بوه ،له نزیکه‌وه ناسیوێتی ،تێکه‌اڵو بوه له گه‌ڵ خێزانه‌که‌یاندا ،بۆیه ئه‌میش وه‌کو ئه‌وانی تر ،که خۆیان له قوڕ ناوه ،به جۆرێ "انفعال" ی کردوه زۆرتر هه‌ست و سۆزی ده‌ربڕیوه ،نه‌ک سنعهتکاریی شاعیرانه‌ی به‌کارهێنابێ.
کاریکاتێر به شیعر سالم ئه‌گه‌رچی له شیعره‌کانی دا هه‌میشه ناڕه‌زایی و بێزاری ده‌ربڕیوه و ،ناڕازی بوه له هه‌لومه‌رجی ژیانی خۆی ،له سه‌رده‌مه‌که‌ی ،له زه‌مانه و ،له ده‌زگای حوکمڕانی ،به‌اڵم هه‌ڵبژاردنی ناوی سالم ،به پێچه‌وانه‌ی زۆر له‌و شاعیرانه‌وه که ناوی نائومیدانهیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردوه ،بۆ خۆی نیشانه‌ی گه‌شبینی هیوا و ئومێد و نوقاڵنهی خۆشی ژیانه .خۆیشی له شیعرێکی دا ئه‌مه ئه‌ڵێ: ته‌نگده‌ستی ده‌وڵه‌تی له دوایه سالم مژده بێ شادمانی دێ له پاش ئه‌حواڵی مه‌حزون عاقیبه‌ت سالم ئه‌گه‌رچی له زۆری شیعره‌کانی دا وه‌کو کابرایه‌کی ئازا و جوامێری جدی و وشک ده‌رئه‌که‌وێ ،که‌چی الیه‌نی روناکی ژیانی فه‌رامۆش نه‌کردوه ،که یه‌کێکیان گاڵته و گه‌پ و پیکه‌نین و قسه‌ی خۆش و ،وێناکردنی ژیان و روداوهکانێتی به شێوه‌یه‌کی کاریکاتێری. بۆزه‌ی دامه‌ن سیا سالم به‌شێکی ژیانی له سه‌فه‌ر و هاتوچۆدا به سه‌ر بردوه .به شیعره‌کانی دا ده‌ر ئه‌که‌وێ سه‌فه‌ری زۆری که‌وتۆته رێ به‌ره‌و ئێران و به‌ره‌و عیراق .له‌و سه‌رده‌مه‌دا واڵخ ،به تایبه‌تی ئه‌سپ و ماین ،هۆی گواستنه‌وه بوه. ئه‌سپ جگه له‌وه‌ی بۆ سواری له سه‌فه‌ردا به کار هێنراوه ،راگرتنی ئه‌سپی ره‌سه‌ن و باش نیشانه‌ی خانه‌دانی و ده‌وڵه‌مه‌ندی و ده‌سه‌اڵت بوه .سواریی یه‌کێ بوه له هونه‌ره‌کانی پیاو .سوارچاکی و شاسواری و شۆڕه‌سواری له وشه جوانه‌کان بون که ستایشی پیاویان پێ کردوه .سالم به‌شێکی ژیانی له گه‌ڵ ئه‌سپ و ماین به سه‌ر بردوه بۆیه له هه‌ندێ له شیعره‌کانی دا باسی ئه‌کا و هه‌ندێ له شیعره‌کانی بۆ ته‌رخان کردوه .پێ ناچێ هه‌میشه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌سپ یا ماینه‌که‌ی دا به‌ختی باش بوبێ. چه‌ندین شیعری درێژی بۆ باسی ئه‌سپ و ماینه‌کانی ته‌رخان کردوه. له یه‌کێکیاندا که ئه‌سپه‌که‌ی به بۆزه‌ی دامه‌ن سیا ناو ئه‌با ،شیعره‌که‌ی به پێشه‌کیه‌ک ده‌س پێ ئه‌کا ،گله‌ییه له زه‌مانه ،هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی له‌گه‌ڵ باسی ئه‌سپه‌که‌ی نیه .غه‌م وه‌کو ده‌ریایه‌کی پڕ له گه‌رده‌لول و ئه‌م له ناو کهشتیهکدایه میحنه‌ت وه‌کو بای شه‌رجی خه‌ریکه نوقمی ئه‌کا .به جۆرێ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ئه‌کا که‌وتۆته وتنی" :ال 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
حول وال قوة اال بالله" که نیشانه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه به چاره‌نوسێکی نادیار .چاوه‌ڕوانی مژده‌ی بای ئومێده که‌شتیه‌که‌ی له گێژاوی ترسناک رزگار بکا: غه‌م وه‌کو یه‌م هاته جۆش و که‌وتمه گێژاوی بهاڵ ئاوی هائیل زایه که‌شتی که‌وتمه حاڵی حهلوهال شه‌تی میحنه‌ت هات له سه‌ردا سه‌دی (که‌شتی) هۆشی راڕفاند بای موراد لێم بو به شه‌رجی جیسری شادی‌م تێکشکا (که‌وته ال) گه‌میه که‌وته گێژی نه‌مرود (مریه‌م) ته‌ن وه‌کو ئاش (که‌وته خول) هاته گه‌ڕ بای مراد که‌ی دێ خه‌به‌ر دا تو خودا ئه‌ی ناخودا واز له باسی خه‌م و مه‌ینه‌ت ئه‌هێنێ داوا له هاوڕێکانی ئه‌کا ده‌وری بده‌ن باسی ئه‌سپه بۆزهکهی خۆیان بۆ بکا: دادی ده‌ریای میحنه‌ت و تۆفانی غه‌م با به‌س بده‌م بێمه شه‌رحی بهدفیعالی بۆزه‌ی دامه‌ن سیا ئه‌ی ره‌فیقی کۆن له کوێن سا وه‌ک حه‌سار دوهرم بده‌ن، بێ جڵه‌و سوارم ،وه‌رن سه‌یر که‌ن له بارگیری قه‌زا! ئینجا به شان و باڵی ئه‌سپه‌که‌ی دا دێته خوارێ: ئه‌سپه‌که‌ی بۆز ،ترسنۆک و سه‌رکه‌ش و توند ،شیڕهته وا سڵه گه‌ر خشپه بێ جوته له کلکی خۆی ئه‌دا سپیه سه‌رپاک موی شه‌بڕه‌نگ ژێر قه‌پۆز و یاڵ و دوی گه‌نده باخه‌ڵ ،جوته پێشانی ،چه‌پ و راست چه‌وته پا گه‌ر زرنگه‌ی پڵپڵه‌ی زه‌نگ و جه‌ره‌س بێته گوێی جوت له سه‌ر پاش‌و ده‌وه‌ستێ میسلی ورچ دێته سه‌ما گه‌ر له الیه‌ک دابه‌زم باز نیه‌تم بێ سواری بم ئاوزه‌نگی نادا ،به ده‌ورما دێته خول وه‌ک ئاشی با گه‌ر له گوێ جۆگا بگیرێ و بێم به توندی لێی خوڕم تاق و جوت جوته وه‌شێنه تاکو پاڵ‌و هه‌ڵئه‌کا گوایه ئیزهاری غروری خۆی ده‌کا دێم زینی که‌م ههڵدهتوڕێنێ وه‌کو گای بارنه‌به‌ر خۆی شێت ئه‌کا ده‌ست ئه‌به‌م زینی بکه‌م چونکه له سواری عاجزه بۆ له‌قه خۆی خۆش ئه‌کا و مۆڕ ئه‌بێ لێم البهال کا و جۆی گه‌ر بێنیه پێش وه‌ک که‌ر دهلوشکێنێ به تاو گه‌ر لغاوی بۆ به‌رم بۆ جوته پاشوم تێ ده‌کا وه‌ک که‌ری دێز فه‌وتی خۆی و میحنه‌تی خه‌ڵکی ده‌وێ هه‌ر له ناکاوا به عه‌مده‌ن خۆی له خه‌و خوردا داده‌خا وه‌ک سه‌گێکی په‌ت پسێنی بێ سه‌نه‌ک ببری به فێڵ ده‌م ده‌با که‌ڵبه‌ی له پێچکه‌ی اللغاوهی گیر ده‌کا 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
وه‌ختی ئالیک رو به ماڵ وه‌ک بای شه‌ماڵ شیرین رهوه بۆ رێگه‌ی ته‌عجیل ئه‌وه‌ند سسته ده‌ڵێی وا داوه‌شا گه‌ر حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د بڵێ بۆز خۆشڕهوه باوه‌ڕ مه‌که ئیمتیحانم کرد له مه‌رگه واقیعه‌ن قۆڕ راده‌کا گه‌ر له بازاڕ بیفرۆشی دۆم نه‌بێ که‌س نایکڕێ بۆ بنی هێڵه‌ک له کن من کلک و یاڵی ده‌س ده‌دا دو قرۆش بۆ ناڵی شایی کلکی چه‌رمی دو ریاڵ پێنج قرۆش و شایی نرخی بۆزه‌ی که‌م به‌ها وه‌ک خدر قوشچی چه‌قه‌ڵ فێر بون له سه‌ر ته‌قویمی فورس چاوه‌ڕێن چه‌ند رۆژی ماوه الکی بۆزیان بێته ال (ئه‌م شیعره له ژین ،ژ 117و له دیوانه‌که‌ی دا ل ،21 – 27باڵوکراوه‌ته‌وه .هه‌ندێ جیاوازییان تێدایه) له شیعریکی تری دا ،وێنه‌یه‌کی کاریکاتێری ئه‌سپێک و ماینێک ئه‌کێشێ له ماوه‌یه‌ک دا که هه‌ردوکیان به "ته‌ڵه‌ب" بون .خۆیشی شیعره‌که‌ی وه‌کو له سه‌ره‌تاکه‌ی دا رونی کردۆته‌وه بۆ گاڵته و خۆشی داناوه: بۆ منی سوختهدڵ شه‌معی نه‌دامه‌ت ده‌گڕێ (دیوان)915 : کۆمه‌ڵی به‌ختی سه‌گه بۆیه هه‌مو ده‌م دهوڕێ واعیزان! گوێ بگرن له‌م قسه‌یه زۆر خۆشه سه‌یری وا نابێته‌وه گه‌ر به دواشی بگه‌ڕێ باسی ره‌وشتی ئه‌سپه‌که ئه‌کا: ئه‌سپه‌که‌ی چه‌وت و سیهه عه‌ینه وه‌کو تالعی خۆم سه‌قه‌ت و ساتمهزهن و الجڵهو و لۆقهبهرێ شیڕه‌ت و به‌دعه‌مه‌ل و که‌م ره‌وش و بهدسیرهت سه‌رکه‌ش و دوم قه‌وی ،ئه‌ستۆ ...پۆزهخڕێ ئه‌سپه‌که ئه‌باته ته‌ویله ئه‌یبه‌ستێته‌وه: زینم لێ کرد و له سه‌ر ئاخوڕه‌که‌ی به‌ستمه‌وه توره‌که ده‌س نه‌که‌وت نامه به‌ری سهویه شڕێ له هه‌مان ته‌ویله‌دا ماینێکی لێیه: ماینه بۆز ده‌بێ شوڵی قه‌فه‌سی هه‌ڵکێشم که‌بکی جه‌نگیه بۆ هجومی ..ئه‌و هه‌ڵده‌فڕێ گه‌ر له بن داری به‌ڕو کیسه‌ڵی ره‌ق خشپه بکا بێ هه‌وه‌س وه‌سڵی ئه‌ویش بێ له قوڕ هه‌ڵده‌په‌ڕێ بۆزه به‌و عیسمهتهوه هه‌ر که ئه‌و ته‌قریر بو ساحیبی به‌ستیه‌وه جوت له ته‌نیشت ئه‌سپه خڕێ ئه‌سپه خڕ توند و به جۆش ماینه کوێت باز به خرۆش 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
له ته‌ویله‌ی درێژا سهربهرهوژور دایه به‌ری ماین گرد و ده‌رکی نزم و سیازین پێوه زین و قه‌ڵتاغی به جارێ دو که‌رت کرد ده‌رپه‌ڕی پێی ده‌ڵێم شای ئالچاخ ماین بۆ زینی شکاند پێم ده‌ڵێ چاکی ده‌که‌م گه‌ر ته‌لێ هه‌نجیر بکڕێ هه‌ی خودا داد له ده‌س زوڵمی حسه‌ینی سور ره‌نگ زینیشم ده‌شکێنێت و ههنجیریشم پێ ده‌کڕێ له شیعرێکی تری دا که رێی که‌وتۆته ماڵه عه‌ره‌بێ له شاری حله له خواروی عیراق چیرۆکی شه‌وێکی خۆی و ئه‌سپه‌که‌ی ،به شێوه‌یه‌کی کۆمێدی ،به‌اڵم به‌زه‌یی جوڵێن ،ئه‌گێڕێته‌وه: حوجرهیهکم که‌وته ده‌ست و که‌وتمه ناوی وه‌ک قه‌فه‌ز وه‌ک که‌وی تۆڕ دڵ له برسانا له سینه‌م سه‌ر ده‌دا من چه‌پۆکم دا به سه‌رما ،ئه‌سپه‌که‌م سمکۆڵی کرد تازه‌مان کرد ههردوال شینی شه‌هیدی که‌ربه‌ال ئه‌هلی کوفه ئاوبڕیان کردوه له میوانی عه‌زیز خانه خوێی من مه‌نعی نان و ئاو و ،رێ و جێم لێ ده‌کا خانه خوێم میوان نه‌وازه وه‌رنه سه‌یری پیاوه‌تی دۆشه‌کی خۆم خاک و خۆڵ ،سهڕاخهری ئه‌سپم سه‌ما شیشی سور بێنن وه‌رن خالیگهمان داخ که‌ن به جوت چونکه ژانمان کرد ،من و ئه‌سپم ،له به‌ر سه‌ردی هه‌وا ئه‌من و بارگیری کوێت هه‌ردو بنوین به‌شکم به خه‌و من ببینم روی خۆراک و ئه‌و ببینێ روی کا ....هتد (دیوان)19 :
زیافه‌ت له کورده‌واری دا زیافه‌ت نه‌ریتێکی کۆمه‌اڵیه‌تی گرنگه .یه‌کێ دۆست و ناسیاوه‌کانی بۆ جه‌ژن یا به بۆنه‌یه‌کی دیاریکراو ،یان هه‌ر بۆ خۆشی و کات به سه‌ر بردن کۆمه‌ڵێ له دۆست و ناسیاوه‌کانی "ده‌عوه‌ت" ئه‌کا بۆ نان خواردن .له‌م دهعوهتهدا ئه‌بێ خواردنه‌کان له گه‌ڵ رۆژانی ئاسایی دا جیاواز بێ ،به چۆنایه‌تی خۆشتر و باشتر و به چه‌ندایه‌تی زۆرتر و زیاتر بێ له وه‌ی میوانه‌کان پێیان ئه‌خورێ و ،به تێچونیش ئه‌بێ گرانتر بێ .سالم یه‌کێ له‌و زیافهتانه ئه‌گێڕێته‌وه: چومه سه‌ر زیافه‌تی مه‌ال به‌کری عالیجه‌ناب (دیوان)12 : چ بڵێم خه‌ڵکینه بۆم نایه‌ته به‌ر مهدی حساب سالم چوه بۆ میوانداریه‌که .میوانه‌کان گه‌یشتون و به ریز له کۆڕه‌که‌دا دانیشتون .سفره راخراوه .میوانه‌کان دو دو دابه‌ش کراون .ههردوکهس و سینیهکیان بۆ دانراوه .سالم له‌گه‌ڵ که‌سێکی که بۆته هاوسێنی زۆرخۆر بوه. 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
خوالسه جێبه‌جێ بوین ریز به‌ریز له خواروژور هێنایان هه‌ر به دو که‌س سینی یاپراخ و که‌باب ئه‌وی مه‌قبول بێ له الی خه‌ڵکی قسه‌ی موخته‌سه‌ره به هاوسینی من زۆرخۆرهکهی خانه‌خه‌راب هاوسینیهکهی سالم جگه له‌وه‌ی زۆرخۆر بوه هه‌ڵمه‌ته کاسهش بوه .وه‌کو کوالرهی ئاسمان په‌الماری مه‌لی بچوک ئه‌دا ئه‌میش په‌الماری خواردنه‌که‌ی داوه: کۆالرهی لیوی که (زنی) سه‌ر سینی بو له تاوان جوچکی ژێر ده‌وریه‌که بو به که‌باب هه‌مو جار چوارده یاپراخ و دو جوت نانی قه‌وی بای ده‌دا ،لولی ده‌دا ،قوتی ده‌دا ،میسلی ده‌واب چنگی گورگی که به یه‌ک حه‌مله له گۆشت راماڵی هاته یادم ساعه‌تی زه‌حمه‌تی مه‌ڕ جه‌وری قه‌ساب
خواردنه‌که‌یان هه‌ر یاپراخ و که‌باب نه‌بوه .خورش و باڕۆکهشی له گه‌ڵ بوه .کابرا ئه‌وه‌نده‌ی خواردوه ده‌رونی هاتۆته جۆش .داوای دۆی ترشی کردوه که له بۆنه‌ی وه‌هادا له گه‌ڵ خواردن ئاماده کراوه و خوراوه‌ته‌وه: ده‌رونی هاته جۆش و ته‌ڵه‌بی دۆی ترشی کرد کاسه دۆی نایه سه‌ر و دو قومی لێ دا به شیتاب ئهلقیصه ئه‌و شه‌وه به‌دبه‌خته وه‌های کرد به خورش وهختهبو قیر ته‌به‌ق و نان له مه‌ال بێته جه‌واب
که‌وبازی یه‌کێ له سه‌رگه‌رمیه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به‌شێ له خه‌ڵکی سلێمانی شه‌ڕه‌که‌و بوه .گه‌لێ که‌س که‌ویان له ناو ماڵه‌کانی خۆیاندا راگرتوه .له قه‌فه‌زدا به‌خێویان کردوه .که‌و به ئاسانی که‌وی ئه‌بێ و ده‌سته‌مۆ ئه‌کرێ .که‌و بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر راگیراوه: هه‌ندێک له به‌ر جوانی مه‌له‌که و خۆشیی ده‌نگی. هه‌ندێک بۆ راو له که‌ژ و کێو. هه‌ندێک بۆ به شه‌ڕدانی له‌گه‌ڵ که‌وی تر. یه‌کێ له‌و نمایشانه‌ی له سلێمانی بۆ رێچیان ساز کردوه شه‌ڕه‌که‌و بوه .ریچ له یادداشته‌کانی رۆژی 99ی ئایار 9821دا ،به درێژی ورده‌کاری ئه‌م نمایشه ئه‌گێڕێته‌وه :مه‌حمودی مه‌سره‌ف ،که یه‌کێ له گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی میرایه‌تی بابان بوه ،نمایشی شهڕهکهوی بۆ ساز کردوه .خۆی چه‌ند که‌وێکی نایابی هه‌بوه .چه‌ند که‌سێکی تریش هاتون 22قه‌فه‌زیان پێ بوه .پێکه‌وه ئه‌ڵقه‌یه‌کی بازنه‌یییان دروست کردوه و ،قه‌فه‌زه‌کانیان له ناو ئه‌ڵقه‌که‌دا له به‌رده‌می خۆیان دا داناوه و ،یه‌کێ ده‌رگای قه‌فه‌زه‌که‌ی خۆی کردۆته‌وه که‌وه‌که‌ی لێ هاتۆته ده‌رێ
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
و ،پاش که‌مێ یه‌کێکی تریش به هه‌مان شێوه ده‌رگای قه‌فه‌زه‌که‌ی له که‌وه‌که‌ی خۆی کردۆته‌وه .هه‌ردو که‌و کردویانه به شه‌ڕ تا یه‌کێکیان به‌زیوه و شه‌ڕه‌که به گرتنه‌وه‌ی که‌وه‌کان کۆتایی هاتوه. ریچ ئه‌ڵێ: "الی کورده‌کان ئه‌مه جۆره رابواردنێکی خۆشه... "کورده‌کان به تاسه و گه‌شکه‌یه‌کی زۆره‌وه سه‌یری شهڕهکهویان ده‌کرد... "کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌رزشکار و سه‌رگه‌رمی سواری و شه‌ڕه‌که‌و ،شه‌ڕه‌به‌ران و شهڕهسهگن912 ... سالم ،به پێچه‌وانه‌ی بۆچونه‌که‌ی ریچ ،خوێندن و چینهکردنی که‌و ،حه‌سانه‌وه‌یان لێ تێک داوه .له جوڕه‌جوڕی سوێسکه و قاسپه‌ی که‌و ئه‌وه‌نده بێزار بوه ،به توڕه‌بونێکی زۆره‌وه وێنه‌یه‌کی کۆمیدی "هه‌جو" ئامێزی کهوبازێکی پیشه‌یی کێشاوه: نه‌سیری و ده‌یله‌می و گه‌بری به‌دخو فه‌ڕه‌نگ و داسنی و ئه‌رمه‌نی و جو هه‌زار جار ئۆف برایم ئاغا له ده‌س تۆ به حاڵی من نه‌بن هه‌رگیز ئه‌مانه به دایم خوێڕیه وه‌ک شبری سه‌رکو قورمساغه ئه‌وه‌نده بهدسروشته که‌وه‌کانی برایم ئاغا بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێنه‌وه هه‌ر یه‌که‌یان ناوێکی تایبه‌تی هه‌بوه :کهوهالڵ ،کهوهشین ،کهوهدۆم، شه‌پۆل ،قه‌جه‌ر... دوگوێی سوکم به جارێ هه‌ردو که‌ڕ بو له ده‌نگی جوڕه‌جوڕی سوێسکه‌کانی وه‌رن سه‌یر که‌ن له به‌ر چینه‌ی که‌وی شین که عاله‌م گه‌رده هه‌روه‌ک تۆزی ئۆردو که قوشچی بازی تێ به‌ردا به قو قو قه‌جه‌ر ناوت به چاوی خۆم ببینم ئیالهی دۆمه‌ژن لێی نێ به کاردو که‌وه دۆمت شه‌ڕانی و کهوبهزێنه شه‌پۆل دا سا له خوێنا یا خوا زو شه‌پۆلت شه‌ڕکه‌ر و چاک و په‌سنده شوکر بۆیه له به‌ر بینی دهراتبو که‌وه الڵت مه‌زه‌نده زۆر عه‌زیز بو دڵی زه‌رد و برایم ئاغاش به مردو که‌و و سوێسکه و قه‌فه‌س دانێن له هه‌ر ال سه‌ری ئاغا به .....چو به غه‌یره‌ز ئه‌م که‌وانه ،باڕه‌کانیش سالم له ده‌نگی که‌وه‌کانی برایم ئاغا ئه‌وه‌نده بێزار بوه به‌ڵێن ئه‌دا به خۆی که ئه‌گه‌ر دوعاکه‌ی گیرا بێ و که‌وه‌کانی برایم ئاغا له ناو بچن :یه‌کێکیان ژنه دۆم له‌گه‌ل گیای کاردو لێی بنێ و ،یه‌کێکیان بازه‌وان بازی تێبه‌ردا راوی بکا و یه‌کێکیشیان چه‌قه‌ڵ بیخوا ..برایم ئاغا له تاو فه‌وتانی که‌وه‌کانی وه‌کو باوکمردو له قوڕ بنیشێ و بکه‌وێته هاواری "خوا رۆ" ئه‌وسا سالم له خۆشی دا چاوی به کلێ ئه‌ڕێژێ که ره‌نگی له په‌ڕی په‌ڕه‌سێلکه ره‌شتر بێ!: له سه‌ر من قه‌رز و فه‌رز و شه‌رت و عه‌هد بێ ئه‌گه‌ر حاڵم برایم ئاغا وه‌ها بو وه‌ها ره‌ش که‌م وه‌کو په‌ڕی په‌ره‌ستو له سورمه‌ی شادمانی هه‌ردو چاوم خوا وای کرد که حاڵی من وه‌ها بو که‌وی لۆتی به که‌یفی خۆت بخوێنه چه‌قه‌ڵ بیخوا سه‌ر و سینگ و په‌لوپۆ ئیالهی قاڕهکهرتان قه‌ت نه‌مێنێ برایم ئاغا له قوڕ نیشێ سه‌راپا وه‌کو بابمردوان بۆی کا خوا رۆ (دیوان)996 :
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
هه‌جو سالم هه‌جوی چه‌ند که‌سێکی کردوه .هه‌روه‌ک له "مه‌دح" ه‌کانی دا "موباله‌غه" ی زۆری کردوه ،له "هه‌جو" هکانیشیدا دیسان "موباله‌غه" زۆری کردوه .له ئه‌ده‌بی فارسی دا وتویانه" :احسن" ی شیعر "اکذب" یانه .پێ ئه‌چێ سالم پێڕه‌وی ئه‌م په‌نده‌ی کردبێ. له شیعرێکی دا که هه‌جوی میرزا سلێمان ئه‌کا ،خۆی به شاهێن ،هه‌ڵۆ ،شێر و به‌رامبه‌ره‌که‌ی به قاز ،چۆله‌که ،گا، ئه‌شوبهێنێ: نه‌ک حه‌مله به‌رم ،گیر که‌م چنگێ له چیقهڵدانت تۆ قاز و ئه‌من شاهێن ،مه‌قڕێنه به ده‌ورم دا میخلهب له بهزت گیر که‌م ده‌رچێ له عه‌قه‌ب گیانت من توغرول و تۆ صهعوه ،قه‌سدم ئه‌مه‌ته ناگا جوستهن که‌م و بشکێنم وه‌ک نه‌ی هه‌مو ئێسقانت من شێرم و تۆ گاوی شهڕاڕی و ناترسی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی خۆی و که‌ره‌سته‌کانی ئه‌و به‌راورد ئه‌کا: بۆ من قه‌ڵه‌مه نێزه ،بۆ تۆ سوپه‌ره ده‌زگا نوکی قه‌ڵه‌مم تیژه وه‌ک نوکی دره‌وشی تۆ ره‌نگینه هه‌مو شیعرم وه‌ک نه‌قشی تهکهڵتوی زین (دیوان)59:
بۆ ته‌جروبه با لێده‌م یه‌ک زه‌ربه له قه‌ڵغانت سوهان زه‌ده‌یه فیکرم وه‌ک گازنی بوڕڕانت مه‌زمون که‌شه فیکرم وه‌ک قوالپی درومانت
له‌م شیعره‌دا چه‌ند وشه‌یه‌کی به‌کارهێناوه که تایبه‌تن به پیشه‌ی زیندرون ،له‌وانه :ده‌زگا ،دره‌وش ،گازن ،سوهان، ته‌که‌ڵتو ،کشته‌ک ،مشته ،ته‌قه‌ڵ ،نه‌خ ،ده‌رزی ،ئاوزه‌نگی... پێ ئه‌چێ میرزا سلێمان شاعیر بوبێ ،چونکه سالم روی تێ ئه‌کا و ئه‌ڵێ" :سه‌ڕاجی و هه‌م شاعیر "...به‌اڵم هیچ شیعرێکی ئه‌م له به‌ر ده‌س دا نیه تا به‌راورد بکرێ چی به‌م وتوه. کوڕی عوج له شیعرێکی تری دا که هه‌جوی میرزا عه‌بدواڵ ئه‌کا ،به "شتورمورغ" ناوی ئه‌با کۆمه‌ڵێ وشه به‌کارئه‌هێنێ که تایبه‌تن به گیانداری جۆراوجۆر و ،دیاره ئه‌م بااڵبهرز یان وه‌کو ئه‌و باسی کردوه زۆر درێژ بوه .جا سالم درێژیه‌که‌ی لێ کردوه به عه‌یبێکی گه‌وره: م‌و له له‌شما ،وا له داخا بو به نوکی نه‌شته‌ر دڵ له سینه‌م دا ده‌سوتێ هه‌روه‌کو مۆمی فه‌نه‌ر وا به شیتی ،په‌شم و ریشی خۆت له ئاگر بۆچ ئه‌خه‌ی وش به هۆش به دورکه‌وه سوتاوی بڕۆ هه‌ی بێ خه‌به‌ر شاهۆ ته‌ن ،له‌ق له‌ق خه‌رام ،گه‌ردن سه‌قاقوش ،سهرزهغهن سابرێن ریش ،نافه ئه‌ژنۆ ،پێ شتورمورغ ،گوێچکه که‌ر مور خه‌سڵه‌ت ،شێر هه‌یبه‌ت ،پهششه قوه‌ت ،فیله ته‌ن سه‌ر خه‌ڕه‌ک ،به‌ردوخ م‌و ،نینۆک و الله ،سه‌ر سوپه‌ر گوربه خو ،ژیژک به‌ده‌ن ،سوچڕ مه‌کان ،لوت که‌متیار 222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
چنگ چه‌کوش ،م‌و پڕ شهپش ،پاپاخ چوپوش،ره‌نگ جانه‌وه‌ر نیل مل ،خوراک عوامل ،سینه تیسکن ،شان چه‌وێڵ قاچ چاڵک ،دیره‌ک به‌ده‌ن ،به‌رچیخ بازوی بێ هونه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م ئهیامه نیت دیاره به قوچی قامه‌تت گه‌ر به تهرکیبت حساب که‌م ،باوکت عوجه و تۆ پسه‌ر فه‌رع تۆ ئه‌سله‌ن حقیقت معلب و رحمی که‌س نیه راستی وایه که تۆ جنسی مناری نه‌ک به‌شه‌ر ئیمتیحانت چۆن بکه‌م گه‌ر ناگری ئه‌ندازه‌ی قه‌دت سه‌ر له خایهت ناسوێ پۆپه‌ی چناری ماسیده‌ر خۆ له به‌ر ماوه‌ی درێژی زۆر زهرهرته گه‌ر بنوی سواری سمتت بن له به‌غدا لێره نابی باخه‌به‌ر "بهسیهسی میرزا بوه‌خشه نائێژم ئیتر هه‌جو" نه‌قدی لههوم دا به جنسی سه‌هو و زیله‌ت سه‌ر به سه‌ر (وه‌رگیراوه له ژین ،ژ 91 .129 ،ئاغستۆسی ) .9118 وه‌زعی قومارییان قومار به واتای جۆرێ له یاری بۆ بردنه‌وه و دۆڕاندنی پاره و شتومه‌ک .هه‌ندێ که‌س "ئالوده" ی ئه‌بێ و لێی ئه‌بێ به خویه‌ک ناتوانێ وازی لێ بهێنێ .هه‌ندێ جار ئه‌م خوه ئه‌بێته هۆی نابوتی دارایی و دۆڕاندنی سامان و سه‌رمایه و ،ریسوایی کۆمه‌اڵیه‌تی که‌سه‌که و ماڵوێرانی خێزانه‌که‌ی. قومار له روی کۆمهاڵیهتیهوه به کارێکی ناشیرین و ،له روی شه‌رعیه‌وه ده‌زگای دینی حه‌رام و ،له روی قانونیه‌وه ده‌زگای حوکمرانی قه‌ده‌غه‌ی کردوه .له به‌ر ئه‌وه قومار به ئاشکرا نه‌کراوه ،به‌ڵکو به نهێنی له مااڵن یان له هه‌ندێ جێگه‌ی تایبه‌تی دا کراوه. له رۆژگاری سالم دا ئه‌بێ قومارکردن له ناو هه‌ندێ کۆڕ و کۆمه‌ڵ دا به نهێنی کرا بێ .باسی 2جۆر قومار ئه‌کا :نه‌رد ،ئاس و گه‌نجه‌فه. نه‌رد یاری تاوڵه‌یه که تا ئێستاش ماوه و به ئاشکرا له زۆر جێگه ئه‌کرێ. گه‌نجه‌فه یاریه‌کی ئێرانی بوه به وه‌ره‌ق کراوه له سه‌رده‌می سه‌فه‌ویه‌کان دا داهاتوه ئێستا نه له ئێران و نه له کوردستان نه‌ماوه. ئاس ،به‌و جۆره‌ی سالم باسی کردوه ئێستا نه‌ماوه. سالم شیعره‌که‌ی به پێشه‌کیه‌کی ئه‌دیبانه ده‌ست پێ ئه‌کا ،وه‌کو هه‌مو جار گله‌یی له زه‌مانه ئه‌کا: له ده‌ست ره‌نگڕێژی ده‌وران ره‌نگی چیهرهم زهعفرانێکه حه‌دیقه‌ی دڵ له به‌ر بارانی غه‌م وه‌زعی خه‌زانێکه له ته‌بعی ماهی گه‌ردون و بوخاری به‌حری ئهندوهم مه‌تاعی سینه‌ی چاکم وه‌کو خامی کهتانێکه کهمانداری فه‌له‌ک بۆ به‌ختی من صهیادی خوێنڕێژه له دڵما خاری میحنه‌ت سه‌ربه‌سه‌ر وێنه‌ی سینانێکه 222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
باسی قومار درکاندنی بابه‌تێکی نهێنیه .که‌سانی به‌شدار توشی کێشه و ده‌رده‌سه‌ری و هه‌ندێ جار ناوزڕان ئه‌کا .سالم خۆی ناکاته به‌رپرسی ئه‌م درکاندنه ،به‌ڵکو ئه‌یخاته ئه‌ستۆی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی .وێنه‌یه‌کی جوانی قه‌ڵه‌می ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌کێشێ که نوکه‌که‌ی دو له‌ت بوه ،ئه‌و به دوزمان ناوی ئه‌با که نیشانه‌ی "فیتنه‌یی" ه: به دڵسۆزی فه‌له‌ک ئیتر ئه‌ره‌ستویی ده‌وام ناکا قبوڵی مه‌رهه‌می چۆن بێ ،که زه‌خمی من نیهانێکه؟ دڵ ئازارم نه‌ما یان به‌هانه‌م وه‌زعی گه‌ردونه فوغانی خۆم و دڵ یاران له ده‌ست پیر و جوانێکه قه‌ڵه‌م بێ کلکی کاتب ،خۆ به خۆ ،مه‌شغوڵی نوسینه له که‌شفی سیڕی پهنهانا عه‌جایب دو زبانێکه جوان بوم گه‌ر له غه‌م پیر و ،جوان پیریم چ نه‌زدیکه له ده‌ست وه‌زعی قومارییان داد و شه‌کوام داستانێکه قومارکهرهکان له باتی ئه‌وه‌ی کاری به سود بکه‌ن ،یا خه‌ریکی خواپه‌رستی بن ،شه‌و تا رۆژ ئه‌بیته‌وه خه‌ریکی قومار و باسی قومارن: له باتی شوغڵ و ته‌سبیح و نماز و هاتوچۆی مه‌سجید له به‌حسی نه‌رد و ئاس و گه‌نجه‌فه هه‌رده‌م به‌یانێکه قومارکهرهکان یاری تاوڵه ئه‌که‌ن .یه‌کێ ئه‌یباته‌وه و یه‌کێ ئه‌یدۆڕێنێ .دۆڕاو پاره‌ی پێ نیه ،یان پێی نه‌ماوه ،بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به یاریه‌که بدا موستیله و پێاڵوهکانی و شانه و خه‌نجه‌ره‌که‌ی له بارمته‌ی هه‌ندێ پاره‌دا دائه‌نێ و پاره‌که‌ش ئه‌دۆڕێنێ .ئه‌وه‌ی لێره‌دا سه‌رنج رائه‌کێشێ: یەکەم ،شانه‌یه که ئه‌و سه‌رده‌مه پیاوانیش وه‌کو ژنان له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵیان گرتوه بۆ داهێنانی ریش و قژی سه‌ریان چونکه زۆری پیاوان ریشیان به‌رداوه‌ته‌وه و ،کاکۆڵ و پرچی درێژیان هه‌بوه. قرانه ،که دراوێکی ئێرانی بوه و ،له‌و کاته‌دا له سلێمانی ،وه‌کو ئه‌م نوسیوێتی ،به دراوی ئێرانی دوه‌م، سه‌ودا کراوه: له نه‌ڕه‌ی "بێنه دوشهش" یان له چوار ال شه‌ش جیهه‌ت پڕ بو له ده‌نگی "مۆره دهها ده‌ی زوکه ها" ،ئاخر زه‌مانێکه گوشادی دا فاڵن مۆره ،مه‌یبینه ،با بدۆڕێنێ حه‌ریف تۆ بێنه ده‌ی داشێ به ته‌نیا هه‌ر له خانێکه قرانی به‌سته که‌و ،بهرنو ،بڵێ ساده‌ی حه‌ریف زوکه چ خۆشه مۆره گه‌ر بێنی له رێی پێنج و سیانێکه حه‌ریفی نه‌وجه‌وان ئه‌سبابی پیری چه‌نده هه‌رزان کرد نگین و که‌وش و شانه و خه‌نجه‌ری ره‌هنی قرانێکه گه‌نجه‌فه یاریه‌کی ئێرانی بوه .له سه‌رده‌می سه‌فه‌ویه‌کان دا داهاتوه .به وه‌ره‌ق کراوه .وه‌ره‌قه‌کان له ته‌خته‌ی داری ته‌نک دروست کراوه .له سه‌ر هه‌ر وهرهقێ نیگاری له سه‌ر بوه .نیگاره‌کان بریتی بون له هی شا ،وه‌زیر، غواڵم...
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
سالم وێنه‌یه‌کی کۆمێدی و ناکۆکی کۆڕی قومارچیه‌کان ئه‌کێشێ .حاجی حسه‌ین ،که باوه‌ڕداره ئه‌بێ کاری حه‌رام نه‌کا ،که‌چی ئه‌و چاودێری کۆاڵنهکه ئه‌کا نه‌وه‌کو پیاوه‌کانی ده‌زگای حوکمڕانی بێنه سه‌ریان ،یاریه‌که‌یان لێ تێک بده‌ن و سزایان بده‌ن. حه‌کیمیش وا له خزمه‌ت لۆتییا جۆیایه بۆ بی بی له سه‌فحه‌ی گه‌نجه‌فه و ئاسا حه‌کیمی له‌وح خوانێکه له ترسی هه‌یبه‌تی رۆسته‌م وه‌کو تورانییان پڕ بیم تهاڵیهداری رێ حاجی حسه‌ینیش دیدهبانێکه فالنیش له‌وح خوانه وا له پههلویان ته‌ماشا که‌ن له به‌ر ته‌صویری ئاسا نه‌قشی لۆتی تیرهشانێکه وه‌ره‌ق چه‌ند ره‌ونه‌قی سافه که عه‌کسی چیهره ئه‌نوێنێ له قیتعه‌ی قۆقزی لۆتی ئه‌ڵێی پۆزه‌ی بهرانێکه له‌میش دا دۆڕاو و براوه هه‌بوه سالم به گاڵته پێ کردنه‌وه باسی دۆڕانی جلوبه‌رگ :که‌وا و کاڵ‌و و فێست و، چه‌کی شه‌ڕ :قه‌مه و قامچی ...ئه‌کا ،ئه‌مانه که نیشانه‌ی پیاوه‌تی بون. یه‌کی خست وا حه‌کیم ئه‌وراق و ،لۆتی غافڵه یاران سێ ئاسی وا له مستایه و دو شاهی پشتیوانێکه که‌وا و ئاره‌قچن و فێستی که‌چه‌ڵ قه‌باڵ به نۆ شایی قه‌مه و قه‌مچی و ئه‌سلیحه‌ی حه‌ربی کولله‌ن تۆپی ئانێکه (ئه‌م شیعره له دیوانه‌که‌ی دا نیه ،له ژین ،ژ .812وه‌رگیراوه) باڵوبونه‌وه‌ی قومار به نهێنی ،ئه‌گه‌رچی له سنورێکی ته‌سکیش دا بوبێ ،له شارێکی بچوکی دواکه‌وتوی کۆنه‌پارێزی ئاینپهروهری وه‌کو ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سلێمانی دا نیشانه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شانی رێکخراوه‌ی به‌ها به‌رزه‌کانی کۆمه‌ڵ و ،په‌یدابونی توێژێکی پاره‌داری بێ به‌ندوباری کۆمه‌اڵیه‌تی و دینی .هاتوچۆی کاروانی بازرگانی له نێوان سلێمانی و به‌غداد له الیه‌ک و ،له نێوان سلێمانی و کرماشان و ته‌ورێز و تاران له الیه‌کی تره‌وه هه‌روه‌کو کااڵی بازرگانی ،نه‌ریتی شاری و رۆشنبیری ئه‌هێنێ ،هه‌ندێ ره‌وشتی ناله‌باریش له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌هێنێ ،که ئه‌شێ قومار یه‌کێکیان بوبێ. هه‌ندێ توێژی کۆمه‌ڵ ،له هه‌ندێ هه‌لومه‌رجی نائاسایی دا ،له شوێنێکی وه‌کو ئه‌وسای سلێمانی دا ،که به هۆی ملمالنێی به‌رده‌وامی میره‌کانی بابان و ،شه‌ڕی چه‌ند باره‌ی رۆم و عه‌جه‌م له ناوچه‌که‌دا و ،داگیرکران و ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌اڵتی شاره‌که له نێوان دو هێزی دوژمن‌دا ،که نائارامی سیاسی ،کۆمه‌اڵیه‌تی ،ئابوری ،لێ ئه‌که‌وێته‌وه ،په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر خۆدزینه‌وه له گیروگرفته‌کانی ژیان ،هه‌ندێک له ڕێگه‌ی دهروێشیهوه و هه‌ندێکی تر له رێگه‌ی یاری به هه‌مو جۆره‌کانیه‌وه له‌وانه قومار ،مه‌ینۆشی ،تلیاک کێشان. شارێکی نائارامی وه‌کو سلێمانی که سالم له وه‌سفی دا ئه‌ڵێ: شارێکی پڕ له زوڵم و مه‌کانێکی پڕ له شین جایێکی پڕ له شۆر و واڵتێکی پڕ له شه‌ڕ شتێکی ئاسایی بوه ،قوماریشی تێدا باڵ‌و بوبێته‌وه ،ئه‌گه‌رچی حه‌رام و قه‌ده‌غه و عه‌یبیش بوبێ.
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
له‌م جۆره شیعرانه‌ی سالم دا دو شتی دیار سه‌رنج رائه‌کێشێ: یه‌که‌م ،هه‌ندێ له‌م شیعرانه له روی داڕشتنی هونه‌ری و له روی زمانه‌وانیه‌وه ناگه‌نه ئاستی هونه‌ریی شیعره‌کانی تری ،ئاخۆ ئه‌م شیعرانه له بنه‌ڕه‌ت دا وه‌ها داڕێژراون یان له نوسینهوهیاندا ده‌سکاری کراون و له وشه و رسته و به‌یته‌کان دا ئاڵوگۆڕ کراوه؟ ئه‌وه مه‌گه‌ر ساخکردنه‌وه‌ی دیوانه‌که‌ی و به‌راوردی چه‌ند رونوسی جیاوازی شیعره‌کان وه‌اڵمی بداته‌وه. دوه‌م ،سالم له دوا به‌یتی هه‌مو شیعره‌کانی دا ناوی ئه‌ده‌بیی خۆی هێناوه ،به‌اڵم له‌م جۆره شیعرانه‌دا ناوی خۆی نه‌بردوه .ئاخۆ ویستویه‌تی ناوی خۆی له‌وانه بشارێته‌وه که برینداری کردون ،یان پێی وا بوه ئه‌م جۆره شیعرانه له ئاستی پایه‌ی ئه‌و و ناوی ئه‌ده‌بی ئه‌ودا نین .ئه‌مه‌یان مه‌گه‌ر خۆی وه‌اڵمی بداته‌وه. له شیعرێکی تردا که دراوه‌ته پاڵ ئه‌و و له هی ئه‌و ناچێ ئه‌ڵێ: هه‌میشه دڵ غه‌مین و داغدارم له ده‌س ئه‌م ئه‌سپه بۆزه بێ قه‌رارم وه‌ها گێژم ،نه‌ماوه ئیختیارم له به‌ر بێنی برینی الشهویلهی مهتاعم مشکیه ،هه‌مبانه بارم وه‌رن کاروانی توجاریم ببینن .... ده‌ڵێی نه‌و سۆفیه‌کانی تۆبهکارم له تاو کێم هێنده ده‌ست و په‌ل ده‌شۆرم به بێ عیلله‌ت ئه‌میستاش خێل و خوارم ئه‌وه‌نده راست و چه‌پ فکریم له زامی له شڵپه‌ی ده‌نگی گوێچکه‌ی گهشکهدارم ده‌نوم جار جار له ژێر سایه‌ی چنارا هه‌میشه بۆیه من زویر و زگارم 89 بۆ خۆم سه‌رگه‌شته و ئه‌سپیش وه‌هایه
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
222
بەشی سێیەم :سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی
222
بە دەم رێگاوە :گوڵ‌چنین
222