www.ddan.org
ڕاستکردنه وه زه‌و‌ددان- گه ناڕێکیی - ناڕیزیی ددان واته خراپ-ڕیزبوونی ددان یان یان خراپیی گه‌زه‌ی ددان .چاره‌سه‌ره‌ی ددان-ڕاستکردنه‌وه ده‌توانێت شێوازی ڕیزبوونی ددانه‌کان و شه‌ویلگه‌کان ڕاست و ڕێک بکات .ئه‌و پزیشکه‌ی لێهاتووه و ڕاهێنراوه له ڕاستکردنه‌وه‌ی ددان پێی ده‌وترێت پزیشکی ددان-ڕاستکارهوه .چه‌ندین ئامێر و که‌ره‌سته و ته‌کنیک به‌کارده‌هێنن بۆ جوواڵندنی ددانه‌کان و ڕێکڕیزبوونیان.
ڕیزیی‌ددانهکان‌چین؟ هۆکارهکانی‌ناڕێک- هۆکاری سه‌ره‌کیی ناڕێکڕیزیی ددانه‌کان هه‌بوونی بۆشایی که‌م و ته‌سکی شهویلگهکانه .ئه‌گه‌ر مناڵێک شهویلگهکهی بچووک بێت ئه‌وا جێگه‌ی ته‌واو فه‌راهه‌م نابێت بۆ جێبوونه‌وه‌ی ددانه‌کان .ناچار ددانه‌کان به‌ره‌وه شوێنی تر گه‌شه‌ده‌که‌ن و ده‌جووڵێن.
1
ناڕێکی گه‌زه به ناو-گه‌زه
ناڕێکی گه‌زه ده‌ر-گه‌زه
Page
نیشانهکانی‌ناڕێک-ڕیزیی‌چیی ه
گرنگترین نیشانه‌ی ناڕێک-ڕیزیی ناشرین ده‌رکه‌وتن و بهسهریهککهوتنی ددانه‌کانه .ناڕێک-ڕیزیی ده‌شێت زۆر که‌م بێت وه ده‌شێت زۆر زۆر بێت .زۆربه‌ی کات نه‌خۆشه‌کان گرفتیی جوانیان هه‌یه ،واته نه‌خۆشه‌کان حه‌زیان له ده‌رکه‌وتنی شێوه‌ی ددانه‌کانیان نییه .له‌باری زۆر خراپ‌دا ،له‌وانه‌یه گرفت بۆ خواردن و ئاخاوتن دروست بکات.
وه؟ دۆزرێته ڕیزیی‌ده چۆن‌ناڕێک- زۆربه‌ی جار پزیشکیی ددان ده‌گه‌ڕێت به‌دوای ناڕێک-ریزیی ددانی مناڵ له‌کاتی سه‌ردانکردنی پزیشکی ددان .ئه‌گه‌ر شه‌ویلگه و ددانه‌کان له ڕیزیی ئاسایی الیان دابێت ،ئه‌وا ئامۆژگاریی نه‌خۆشه‌کان ده‌کات به سه‌ردانکردنی پزیشکی ددان-ڕاستکردنه‌وه .سه‌ندیکای پزیشکانی ددان-ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌مریکیی ئامۆژگاریمان ده‌که‌ن به‌سه‌ردانکردنی مناڵه‌کانمان بۆالی پزیشکی ددان-ڕاسکردنهوه له‌ته‌مه‌نی 7ساڵیدا. ڕاستکردنه‌وه: پزیشکی‌ددان- پرسیار ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ئه‌وه‌ی ئایا مناڵه‌که پێشتر هیچ نه‌خۆشییه‌کی هه‌بووه پشکنین بۆ ده‌م و ددانه‌کانی مناڵه‌که ده‌کات تیشکی سینیی بۆ ده‌م و چاو و ددانه‌کانی وێنه‌ی فۆتۆگرافی بۆ ددان و ده‌موچاوی مناڵه‌که ده‌گرێت قاڵبی ددان بۆ ددانه‌کانی نه‌خۆشه‌که ده‌گرێت هه‌ر له 21مانگییه‌وه مناڵه‌که‌ت ببه بۆالی پزیشکی ددان .ئه‌م سه‌ردانکردنه یارمه‌تی مناڵه‌که‌ت ده‌دات ڕابێت به‌بینینی پزیشکی ددان .ئه‌م سه‌ردانه زووه‌ش وه‌ها ده‌کات هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه چاره‌سه‌ری گرفته‌کان بکرێت .به‌رده‌وام ببه له‌سه‌ردانکردنی پزیشکی ددان به ڕێکوپێکی بۆ پشکنین هه‌ر 6مانگ جارێک.
ر‌دهکرێت؟ چۆن‌چاره سه له منااڵن و هه‌رزه‌کاران ،یه‌که‌م هه‌نگاو له‌وانه‌یه دابینکردنی بۆشایی پێویست بێت بۆ ئه‌و ددانانه‌ی که گه‌شه‌ده‌که‌ن و دێنه ناو ده‌مه‌وه. هه‌نگاوی دووه‌م دانانی وایه‌ری ددان-ڕاستکردنه‌وه‌یه بۆ راستکردنه‌وه‌ی ڕیزبوونی ددانه‌کانه .سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش وایه‌ری ددان-ڕاستکردنه‌وه‌که یارمه‌تی جوواڵنی شهویلگهکانیش ده‌دات بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ڕاست ببنه‌وه.
2 Page
هه‌میشه ددانه‌کان ئاره‌زوو ده‌که‌ن به‌ره‌و پێشه‌وه بجوڵێن ،ته‌نانه‌ت پاش ڕاستکردنه‌وه‌ی ددانه‌کانیش. دابینکاره‌کان ئه‌و هۆکارانه‌ن که دروست ده‌کرێن بۆ نهجوواڵنی ددانه‌کان پاش ڕاستکردنه‌وه‌یان ،واته یارمه‌تی مانه‌وه‌ی ددانه‌کان ده‌ده‌ن له‌شوێنی خۆیان پاش ڕاستکردنه‌وه‌یان.
الوان زۆر سه‌رکه‌وتووانه ددانهکانییان ڕاستده‌کرێنه‌وه .به‌اڵم ڕاستکردنه‌وه‌ی شه‌ویلگه‌کانیان زۆربه‌ی جار به‌نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌بێت. وایه‌ری ددان-ڕاستکردنه‌وه و جۆره‌کانی تری ددان-ڕاستکردنه‌وه زۆر گرانه .زۆربه‌ی کۆمپانیاکانی دڵنیایی ته‌ندروستیی ناچنه ژێر باری ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رکردنانه .پیش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ددانه‌کانت بکه‌یت، ده‌بێت بزانیت چه‌ند پاره‌ی تێده‌چێت و چه‌ند ده‌خایه‌نێت.
ناڕێک-ڕیزیی‌و‌ددان-ڕاستکردنه‌وه ناڕیک-ڕیزیی یان که‌م-گهزهیی زۆربه‌ی جار به‌هۆی گرفت له شێوه و قه‌باره‌ی شه‌ویلگه‌کان و ددانه‌کانه‌وه ده‌بێت .ئه‌گه‌ر مناڵه‌که شه‌ویلگه‌کانی بچوک بێت ،ئه‌وا بۆشایی دابینکراوو بۆ ددانه هاتووه‌کان که‌م ده‌بێت. به‌هۆی که‌میی جێگه‌وه ددانه‌کان به‌سه‌ر یه‌کدا ده‌که‌ون بۆئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆیان له شهویلگهکاندا بکه‌نه‌وه. هۆکاره‌کانی تر بریتین له په‌نجه مژین و مه‌مکه-مژه و ددان-فه‌وتان و مانه‌وه‌ی ددانه شیرییهکانه.
ییه‌کان بۆماوه هۆکاره مرۆڤ ده‌شێ هۆکاره بۆماوه‌ییه‌کانی په‌یوه‌ست به قه‌باره‌ی شه‌ویلگه و ددانه‌کانی له‌باوانه‌وه بۆ بمێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه ببێته هۆی دروستبوونی ددانی قه‌باره گه‌وره له شه‌ویلگه‌ی بچووک یان باڵبوونهوهی ددانه‌کان ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی ددانه‌کان بچووک بن و قه‌باره‌ی شه‌ویلگه زۆر گه‌وره‌بێت .له باره‌کانی تردا له‌وانه‌یه ددانێک یان زیاتر بوونی نه‌بێت یان ددانێک له شوێنی ددانێکی تردا بێته‌وه .هه‌ندێ باری ده‌گمه‌ن هه‌یه له‌وانه‌یه مناڵه‌که هه‌ر له‌دایکبوونییه‌وه گرفتی ناڕێک-ڕیزیی بۆ دروست ببێت وه‌ک ئه‌وه‌ی مناڵه‌که درز یان که‌رت له لێوو شه‌ویلگه‌کانی دروست ده‌بێت و هه‌ندێ جار باره‌که زۆر خراپ ده‌بێت و مهاڵشووشی که‌رت ده‌بێت ،یان باڕیکی تری تووش ده‌بێت ئه‌ویش که‌م گه‌شه‌یی شهویلگهکانێیتی.
خووی‌دهمیی خووه‌کان ده‌بنه هۆی دروستکردنی په‌ستانی به‌رده‌وام و جووله‌ی هێواش له‌سه‌ر ددانه‌کان سه‌ره‌نجام شوێنی ددانه‌کان ده‌گۆڕن .زۆرترین هۆکار په‌یوه‌ست به خووه‌کانی ده‌م که ده‌بنه هۆی ناڕێک-ڕیزیی ئه‌مانه‌ن: په‌نجه مژین و مه‌مکه-مژه‌یه :ئه‌گه‌ر ڕۆژانه بۆماوه‌ی 4بۆ 6کاتژمێر له‌ده‌می بکات. هه‌ناسه به‌ده‌م :زارۆک و مناڵ هه‌ناسه به ده‌میان ده‌ده‌ن له‌بری لووتیان ،ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که گرفتیی هه‌ناسه‌دانیان هه‌یه به‌هۆی لووتیانه‌وه. فه‌وتانی ددان
3
فه‌وتانی ددان ده‌بێته هۆی جوواڵنی ددانه‌کانی ته‌نیشته‌کان بۆ بۆشایی ددانه کێشراوه‌که .هۆکاره‌کانی ددان فه‌وتان:
Page
زامداریی :وه‌ک زاماریی به‌هۆی وه‌رزش و ئۆتومبیل و که‌وتنه-خواره‌وه.
کلۆریی ددان که ده‌بێته هۆی کێشانی ددان ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ نه‌کرێت .که‌مته‌رخه‌می له خزمه‌تکردنی ددان ده‌بێته هۆی کلۆربوونییان ،به‌تایبه‌تی له‌مناڵیدا ئه‌گه‌ر بێت‌و مناڵه‌کان شوشه‌ی شیریان بۆماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن له‌ده‌مدا بمێنێته‌وه و به‌ردوام ڕۆژانه دووباره‌بکرێته‌وه و ددانیان نه‌شۆردرێن له‌الیه‌ن دایک و باوکیانه‌وه .هه‌بوونی شه‌کر له شیر وشه‌ربه‌ت ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به ددانی منااڵن.
م ی نا عاج
کڕۆکی ددان
کلۆربوونی ددانه‌کانی سه‌ره‌وه
کلۆریی
4 Page
نیشانه‌کان زۆرترین نیشانه‌کانی ناڕێک-ڕیزیی ،ناشرینیی و دهرپهڕیویی ددانه‌کانه .گرفته فیزیاوییهکان زۆر که‌من له بواری زۆر که‌م بۆ باری زۆر خراپ درێژه ده‌کێشێت .پزیشکی ددانی منااڵن ده‌زانێت که باری ددانی مناڵه‌که‌ت ده‌بێته‌هۆی: دروستبوونی گرفت له جووینی خواردن گرفت له قه‌پگرتن له گوپ و مهاڵشوو خراپیی له ئاخاوتندا ،گرانیی له بێژانی هه‌ندێ ووشه‌دا ،و هه‌ندێ گرفتی تری قسه‌کردن ئازار له ماسوولکه و شه‌ویلگه‌کان هاتنی ددانه هه‌میشه‌ییه‌کان له شوێنی هه‌ڵه‌دا ناڕێک-ڕیزیی ددان له الواندا به‌ئه‌و شێوه‌یه‌ی خۆی ده‌مێنێته‌وه یان له‌وانه‌یه خراپترتر بێت .نیشانه‌ی ناڕێک- ڕیزیی له مناڵ‌دا له‌وانه‌یه چاک ببێته‌وه .له‌ماوه‌ی هه‌رزه‌کارییدا گه‌شه‌ی شه‌ویلگه‌کان زۆر خێرایه .له‌ئه‌م ماوه‌ی گه‌شه‌کردنه‌دا ددانه خواره‌کان له‌وانه‌یه چاک ببن یان له‌وانه‌یه به‌هۆی په‌نجه مژینه‌وه ،ددانه‌کان خواربکهن.
چی‌ڕووده‌دات؟ ددانی ته‌واو ڕێک-ریزبوو زۆر ده‌گمه‌نه .نارێکیی له ڕیزبوونی ددانه‌کان له‌وانه‌یه زۆرکهمبێت و هه‌ستی پێنه‌کرێت وه له‌وانه‌یه باره‌که زۆر خراپ بێت و ته‌واو کاریکردبێته سه‌ر جووانی مرۆڤه‌که .ناڕێک-ڕیزیی که‌م له‌وانه‌یه هیچ گرفتێکیی پزیشکیی و جوانیی دروست نه‌کات ،بهالم خراپ-ڕیزیی ببێته هۆی گرانیی له ئاخاوتن و خواردندا .هه‌ندێ که‌س زۆر بێزارن له شێوه‌ی ده‌رکه‌وتنی ددانه‌کانیان.
5 Page
قه‌ره‌باڵغی یان جوونهسهریهکی ددانه‌کان زۆرترین جۆری ناڕێک-ڕیزیی ددانه‌کانه .له منااڵندا ،زوو قه‌ره‌باڵغیی ددانه‌کانیان ڕێگر ده‌بن له هاتنی ددانه هه‌میشه‌ییه‌کان بهڕێکیی یان له‌وانه‌یه ته‌نانه‌ت نه‌هێڵین ددانه‌کان بێنه‌وه ناو شه‌ویلگه و له‌ئه‌نجامدا ده‌چه‌قن له‌ناو شه‌ویلگه‌دا.
جۆری قه‌ره‌باڵغی که‌م له‌وانه‌یه خۆی چاک ببێته‌وه به‌هۆی گه‌شه‌ی شه‌ویلگه‌وه .به‌اڵم هه‌ندێکی تریان چاک نابنه‌وه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تیان بۆ ئه‌نجام نه‌درێت .ئه‌مه‌ی دواییان به‌هۆی گرفت له‌قه‌باره‌ی شه‌ویلگه‌کان و ددانه‌کانه‌وه ڕووده‌دات ،وه‌ک ته‌سکیی له شه‌ویلگه‌ی سه‌ره‌وه. به چاره‌سه‌رکردن و به‌بێ چاره‌سه‌رکردنی ددان-ڕاستکردنه‌وه ،ددانی ئاسایی ئاره‌زووی جووڵهدهکهن به ئاڕاسته‌ی پێشه‌وه .ئه‌م جووڵه‌یه ده‌بێته هۆی چوونه‌سه‌ریه‌کی ددانه‌کانی پێشه‌وه. ناڕێک-ڕیزیی ددانه‌کان هه‌میشه هۆکاری کلۆربوونی ددان و نه‌خۆشیی پووک نین .به‌اڵم ئه‌گه‌ر ددانه‌کان له‌باری ڕێک-ڕیزیدا بن ئه‌وا به‌ئاسانی پاک ده‌بنه‌وه.
که‌ن ڕیزیی‌دروست‌ده ئه‌و‌هۆکارانه‌ی‌مه‌ترسیی‌ناڕێک- ئه‌و شتانه‌ی مه‌ترسیی ناڕێک-ڕیزیی دروست ده‌که‌ن: هه‌بوونی ناڕێک-ڕیزیی له ددانه‌کانی ئه‌ندامانی خیزاندا خوو :وه‌ک په‌نجه مژین فه‌وتانی ددان :به‌هۆی کلۆریی و زاماریی .پاش ئه‌وه‌ی ددان ده‌کێشرێت ددانه‌کانی ته‌نیشتیی به‌ره‌وه جێگه بۆشه‌که ده‌جووڵێن. یارییکردن به‌بێ به‌کارهێنانی پارێزه‌ری ده‌م
6
که‌مته‌رخه‌میی له خزمه‌تکردنی ددانه‌کانمان
Page
که‌وتنه‌خواره‌وه و که‌وتن به‌ده‌مدا
مانه‌وه‌ی شوشه‌ی شیر له‌ده‌می مناڵ‌دا بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن به‌تایبه‌تی له‌کاتی خه‌وتندا .خواردن و خواردنه‌وه شه‌کرییه‌کان وه‌ک شیر و شه‌ربه‌ت هۆکاریی زوو فه‌وتانی ددانهکانن.
که‌یت؟ ده وه پزیشکه ندی‌به ی‌په یوه که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به پزیشکی ددان-ڕاستکردنه‌وه‌که‌ت بکه له باری کتوپڕیی دا ،وه‌ک که‌وتنی ددان و شکانی وایه‌ری ددان-ڕاستکردنه‌وه‌که‌ت که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانیت به‌ئاسانی ده‌مت بکه‌یته‌وه و دایبخه‌یت.
په‌یوه‌دنی پێوه‌بکه ئه‌گه‌ر پزیشکی ددانه‌که‌ت ده‌رمانی بۆ هیورکردنه‌وه‌ی ئازارهکهتی نه‌نووسیبێت که به‌هۆی وایه‌ری ددان-ڕاستکردنهوهکهوه دروست ده‌بێت .یان ئه‌گه‌ر وایه‌ری ددان-ڕاستکردنه‌وه‌که‌ت شل بووبێته‌وه یان وایه‌ره‌که له گووپت گیربکات یان بیڕووشێنێت و برینداری بکات. هه‌ر له مناڵییه‌وه مناڵه‌که‌ت ڕابهێنه به سه‌ردانکردنی پزیشکی ددان بۆئه‌وه‌ی مناڵه‌که‌ت له‌گه‌ڵ پزیشکی ددان ڕابێت له‌الیه‌ک ،له‌الیه‌کی تره‌وه هه‌رزوو پزیشکه‌که ناهێڵێت گرفت بۆ ددانه‌کانی دروست ببێت یان ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ،خێرا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزێته‌وه .به‌الی که‌مه‌وه ساڵی دوو جار مناله‌که‌ت ببه بۆالی پزیشکی ددان.
7 Page
دێریی‌جاوهروانیی چاو ئه‌مه کاتێک ده‌بێت که پزیشکی ددانه‌که و دایک و باوک چاودێری باری جاکبوونه‌وه‌ی ته‌ندروستیی ددانه‌کانی مناله‌که بکه‌ن .ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕووی دا ،چاره‌سه‌ر پێویست ناکات .ئه‌گه‌ر باره‌که چاک نه‌بوو یان خراپتر بوو ،ئه‌وا پزیشکه‌که په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری تر ده‌بات. جاودێریی جاوهروانیی بۆ مناڵ زۆرباشه .له‌یادی مه‌که ،چاره‌سه‌رکردنی ددان له‌کاتی گه‌شه‌کردنی شهویلگهکاندا باشترین کاته بۆ دانانی وایه‌ری ددان-ڕاستکردنه‌وه .هه‌ندێ که‌س ددانه‌کانیان پشتگوێ ده‌خه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌کاتی گه‌وره‌بوونیان ڕاستی بکه‌نه‌وه .پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پزیشکی ددان- ڕاستکردنه‌وه‌که‌ت گفتوگۆ ده‌که‌یت ،بڕیار به‌ده‌ستی خۆته که‌ی بته‌وێت له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌ت کاتێک ده‌ستنیشان بکه‌یت بۆ ده‌ستپێکردنی راستکردنه‌وه‌ی ددانی مناڵه‌که‌ت.
کێ‌دهبێت‌بیبینێت؟ پزیشکی ددانی گشتیی یان پزیشکی ددانی منااڵن ده‌توانن ئامۆژگاریی ته‌ندروستی ده‌رباره‌ی پاکوخاوێن ڕاگرتنی ددان به مناڵه‌کان بده‌ن ،له‌یه‌که‌م پشکنیندا پیش ڕاست-کردنه‌وه‌ی ددانه‌کانیان. ئه‌و پزیشکه ددانانه‌ی که پتر له دوو ساڵ زیاتر خزمه‌تیان هه‌یه ده‌توانن جاره‌سه‌ری گرفتی زۆر ئاڵۆزیش بکه‌ن .ئه‌و پزیشکه ددانهنهی که توانای جاره‌سه‌رکردنی گرفت تایبه‌تی ناڕێک-ڕیزیی ددانیان هه‌یه ئه‌مانه‌ن: پزیشکی ددان-ڕاستکارهوه :ددانه‌کان ڕاست ده‌کاته‌وه پزیشکی ددان-دروستکارهوه :ددانی دروستکراوو بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ددانه فه‌وتاوه‌کان دروست ده‌کات پزیشکی ددانی تایبه‌ت به پووک :چاره‌سه‌ری پووکی نه‌خۆش ده‌کات نه‌شته‌رکاری ده‌م یان شه‌ویلگه و روو :ده‌توانێت چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی شه‌ویلگه‌کان و دهموچاوو و سه‌ر و مل ده‌کات به نه‌شته‌رگه‌ریی.
پشکنین‌و‌تاقیکردنهوه له‌کاتی سه‌ردانی ئاسایی پزیشکی دداندا ،پزیشکی ددان ته‌ماشای جۆری گه‌شه‌ی ناڕێکی گه‌زه ده‌کات. له‌گه‌ڵ پزیشکی ددانه‌که‌ت قسه‌بکه ده‌رباره‌ی خووی په‌نجه مژین و هیورکارهوه یان گرفتی ئاخاوتن و جووین و ئازار .ئه‌وکات پزیشکی ددانه‌که‌ت پێشنیازی پشکنینی ددانه‌کانت ده‌کات له‌الیه‌ن پزیشکی ددان- ڕاستکردنه‌وه.
8 Page
وه‌یی ڕاستکردنه ڵسهنگاندنی‌ددان- هه پزیشکی ددان ڕاستکردنه‌وه: پرسیار ده‌رباره‌ی ته‌ندروستیی ددان و ته‌ندروستیی گشتیی مناڵه‌که‌ت ده‌کات .پرسیار ده‌کات ده‌رباره‌ی هه‌ر هه‌ستیارییه‌ک که مناڵه‌که‌ت هه‌یبێت بۆ نمونه له پاوده‌ری ده‌ستکێش (التێکس) و نیکڵ. باری ته‌ندروستیی ددانه‌کان و پووک پێکهاته‌ی شه‌ویلگه‌کان دانانی ددان له ئێسکی شه‌ویلگه‌کان فیتیی (ته‌واو جووتبوونی) ددانه‌کانی شه‌ویلگه‌ی سه‌روو و خواروو سه‌المه‌تی جوومگه‌ی شه‌ویلگه‌کان گرتنی تیشکی ددانیی به تیشکی پانۆرامیکیشهوه بۆ پشکنینی ئێسکی شه‌ویلگه‌کان و پێکهاته‌ی ددانه‌کان و دیاریکردنی: له‌کوێوه ددانه هه‌میشه‌ییه‌کان په‌یوه‌ندیان به ددانه شیرێیهکانهوه هه‌یه نه‌بوونی هه‌ر ددانێک یان ددانێک ڕێگر ده‌بێت لهدهرهاتنی ددانێکی تر ،یان ددانێک چه‌قیوو بێت و ده‌رنه‌یه‌ت باری ڕه‌گی ددانه‌کان بڕی ئه‌و ئێسکه‌ی ده‌وری ددانه‌کانیان داوه پێشبینیکردنی ته‌مه‌نی ئێسکیی سه‌ری مناڵه‌که به وه‌رگرتنی تیشک بۆ مه‌چه‌کی مناله‌که وێنه‌ی فۆتۆگرافیی بۆ ده‌موچاو و ددانه‌کان وه‌رگرتنی قاڵبی ددانی نه‌خۆشه‌که و گرتنه‌وه‌ی به گه‌چ
9 Page
ه‌که سه‌رکردن جاره به چاوخشانێک چاره‌سه‌ری ددان-ڕاستکردنه‌وه به‌دروستکردنی ئامێر و ددان-کێشان و نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌و ڕێگایانه‌ن که ده‌بنه هۆی ڕێک-ڕیزبوونی ددانه‌کان .ڕێگه‌ی جۆراوجۆر هه‌ن بۆ چاککردنی گه‌زه‌ی ددان .شاره‌زایان بیروبۆچوونی جیاوازیان هه‌یه ده‌رباره‌ی کاتی ده‌ستپێکردنی ڕاستکردنه‌وه‌ی ددان .پزیشکی ددان- ڕاستکردنه‌وه‌که‌ت پێشنیازیی زوویی و دره‌نگی ده‌ستپێکردنی چاره‌سه‌رکردنه‌که‌ت بۆ ده‌کات و تۆش سه‌رپشک ده‌کات سه‌باره‌ت به ڕێگه‌چاره جیاوازه‌کان و کاتی ده‌ستپێکردنی چاره‌سه‌ره‌که. به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی ئامێره‌کان دابه‌ش ده‌کرێت بۆ ئامێریی چه‌سپاوو (جێگیر) و کارا. ئامێره کاراکان جووله‌ی ماسولکه له‌کاتی ئاخاوتن و خواردن وقووتدان بۆ دروستکردنی هێز که سوودی لێوه‌رده‌گیرێت بۆ جووالنی ددانه‌کان و ڕێکبوونی شه‌ویلگه‌کان. هه‌ندێ له ئامیره کاراکان جووالون و هه‌ندێکی تریان به‌ستراون به ددانه‌کانه‌وه. هه‌ندێ له ئامێره کاراکان تووندکراون له‌نێوان ددانه‌کانی شه‌ویلگه‌ی سه‌روو و خواروو یان به‌درێژایی ده‌م راده‌کێشرێت له‌نێوان خرێکان په‌ستان له‌سه‌ر شه‌ویلگه دروست ده‌کات به ئاڕاسته‌ی ده‌ره‌وه. ئامێری ددان-ڕاستکردنه‌وه‌ی چه‌سپاوو پشت ده‌به‌ستێت به وایه‌ر و براکێتهکان که ده‌به‌سترێن به ددانه‌کانه‌وه .به‌شیوه‌یه‌کی گشتیی پێیان ده‌وترێت بره‌یس .به‌درێژایی 14بۆ 12مانگ ،وایه‌ره‌کان تووند ده‌کرێنه‌وه و ڕیكدهخرێن ،به‌شێنه‌یی پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر ددانه‌کان دروست ده‌که‌ن و ده‌یانجووڵێنن بۆ شوێنی مه‌به‌ست. هێڵهرهوهکان :پێکهاتوون له قاڵبی دروستکراووی پالستیکیی و وایه‌ر .به‌کارده‌هێنرێن بۆ هێشتنه‌وه‌ی ددانه‌کان له‌جێگه‌ی خۆیان پاش ئه‌وه‌ی ددان-ڕاستکردنه‌وه‌که ته‌واوده‌بێت ،ئامیره‌که له‌ده‌م ده‌رده‌هێنرێت. ئه‌گه‌ر بێت‌و ددانه‌کان بجوڵێن به‌ره‌و دوواوه ،پزیشکی ددانه‌که به‌هۆی هێلهرهوهیهک ددانه‌کانی پشته‌وه به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه بۆ ڕاگرتنیان و هێشتنه‌وه‌یان له‌جێگه‌ی خۆیان هه‌تاکو ئیسکی پێویست به‌ده‌وری ددانه‌کان دروست ببێت.
10 Page
رزهکار مناڵ‌و‌هه سه‌رکردنی جاره مه‌به‌ست له چاره‌سه‌رکردنی مناالن و هه‌رزه‌کاران بۆ بزواندنی ددانهههمیشهییهکانه بۆ جێگای پێویست. پزیشکی ددان-ڕاستکردنه‌وه‌که کات ده‌دات به چاره‌سه‌رکردنه‌که بۆ ئه‌وه‌ی بیگونجێنێت له‌گه‌ڵ خێرایی گه‌شه‌کردنی مناله‌که. چاره‌سه‌رکردنی قه‌ره‌باڵغی ددانه‌کان ،زۆرترین گرفتی ناڕێکی-گه‌زه ،له‌وانه‌یه هه‌ڵکێشانی چه‌ند ددانێکی بوێت .به‌اڵم پزیشکی ددان-ڕاستکردنه‌وه‌که هه‌میشه ده‌یه‌وێت خۆی له هه‌ڵکێشانی ددان به دوور بگرێت، هه‌تاکو بتوانێت.
رزهکاران: بۆ‌مناڵ‌و‌هه زه گه سهرکردنی‌ناڕێکی - چاره البردنی یان هه‌ڵکێشانی ددان .هه‌ڵکێشانی چه‌ند ددانێکی شیریی ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌ره‌باڵغی ددانه‌کان. ئاڕاسته‌کردنی گه‌شه .ئه‌مه‌ش به لهدهمکردنی ئامێری چه‌سپاو و کاراوه ده‌کرێت له‌کاتی شه‌و و ڕۆژدا. ئامێری چه‌سپاوو یان بره‌یس به‌شێنه‌یی ددانه‌کان ده‌جوڵێنێت .بۆ منااڵن و هه‌رزه‌کاران ،ئه‌م قۆناغی چاره‌سه‌رکردنه زۆربه‌ی جار 14مانگ ده‌خایه‌نێت .بۆ الوان 12مانگ ده‌خایه‌نێت. هێڵهرهوهکان .هێڵهرهوهکان ددانه‌کان له‌جێی خۆیان ده‌هێڵنه‌وه .هه‌ندێک له پزیشکانی ددان-ڕاستکردنه‌وه ئامۆژگاری به‌ئه‌وه ده‌که‌ن که هێڵهرهوهکان له‌ده‌م بمێنێته‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ددانه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی سروستی ئاره‌زووی خلیسکان ده‌که‌ن به‌ره‌و جێگه‌ی تر.
11 Page
مانهرهوهی بۆشایی ،له که‌ره‌سته‌ی پالستیکیی یان کانزایی دروست ده‌کرێن .مانهرهوهکان یارمه‌تی وه‌ستان یان نهجواڵنی ددانه‌کانی ته‌نیشت ئه‌و جێگه‌یانه ده‌ده‌ن که ددانه‌که‌یان کێشراوه و بۆشاییان دروستکردووه.
سهری‌الوان چاره ددان-ڕاستکردنه‌وه بۆ ناڕێکی گه‌زه ،باوترین جۆری جاره‌سه‌ره بۆ الوان ،به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندی ته‌کنۆلۆجیاوه. له ڕابردوودا ،بانده سلڤهرهکان ،وایه‌ری ددان-ڕاستکردنهوهکهیان ڕاگیر ده‌کرد له‌شوێنی خۆیان .ئه‌مڕۆ ،که‌م به‌کاردێن .له‌جیاتی ئه‌و بانده پانه ،پارچه‌یه‌کی بچووکی کانزایی یان سیرامیک ده‌لکێنرێت به ددانه‌کانه‌وه ،و وایه‌رێکی باریک به‌ناو توندکارهکهوه تێده‌په‌ڕێت. هه‌ڵبژارده نوێیه‌کان ئه‌مانه‌ن: پالستیکێکی ڕوون له‌بری وایه‌ری سلڤه‌ر وایه‌ری ددان-ڕاستکردنه‌وه‌ی دیوی ناوه‌وه‌ی ددانه‌کان .ئه‌م وایه‌رانه له ڕووی ناوه‌وه‌ی ددانه‌کان داده‌نرێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رنه‌که‌ون. ئهالینهرهکان وه‌ک ئهالینهری جوواڵوی نادیاری پالستیکیی .ئه‌م ئامیرانه به‌تایبه‌تیی له‌قاڵب ده‌درێن بۆ نه‌خۆش. وایه‌ری ددان-ڕاستکردنه‌وه‌ی ڕووی ناوه‌وه‌ی ددان و ئهالینهرهکان بۆ هه‌موو جۆره نه‌خۆشێک ده‌ست ناده‌ن. ناکرێت بۆ مناڵ دروست بکرێن .پزیشکی ددان-ڕاستکردنه‌وه‌که‌ت ئاگادارت ده‌کات له‌هه‌ڵبژاردنی باشترین جۆری ئامێری ددان-ڕاستکردنه‌وه. چاره‌سه‌ری ددانڕاستکردنهوه بۆ الوان ئه‌مانه‌ش ده‌گرێته‌وه: هه‌ڵکێشانی ددان بۆ دروستکردنی بۆشایی زیاتر نه‌شته‌رگه‌ریی چه‌ناگه بۆ جوانکاریی هێڵهرهوهکان بۆ هێشتنه‌وه‌ی ددانه‌کان پاش ته‌واوبوونی چاره‌سه‌ر چاککردنه‌وه ،هه‌بوونی به‌رزیی وه‌ک دوو ددان به‌ریه‌ک ده‌که‌ون پێش ئه‌وه‌ی هه‌موو ددانه‌کان جووت ببن، چاره‌سه‌رده‌کرێن ،یان ڕێگه‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری ناڕێک-ڕیزیی ددانه‌کان. زۆربه‌ی الوان گه‌شه‌یان زۆر که‌مه یان هه‌ر نیانه .له‌به‌رئه‌وه نه‌شته‌رگه‌ریی تاکه ڕێگه چاره‌یه بۆئه‌وه‌ی ددانهکانییان ڕاستبکرێنه‌وه .هه‌ندێ له الوان پێیان باشه گرفتی ناڕێکی شهویلگهکهیان داپۆشن یان بشارنه‌وه .به‌کارهێنانی وایه‌ری ددان-ڕاستکردنه‌وه ته‌نها بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ددانه‌کانیان به‌کارده‌هێنن سه‌ره‌ڕای ناڕێکی شه‌ویلگه‌کانیان یان گه‌زه‌یان .نه‌شته‌رگه‌ریی باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و جۆره ناڕێکییانه.
12 Page
یته وه چی‌بکه بێت‌بیر‌له ده هه‌ندێ جۆری چاره‌سه‌ر بۆ نارێک-ڕیزیی ددانه‌کان به‌ئاشکرا پێویسته بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ددانه‌کان .له زۆربه‌ی باره‌کاندا ،بڕیاردان قورسترین هه‌لبژاردنی که‌سه‌که‌یه .سه‌رباری جوانیی ده‌رکه‌وتنی ددانه‌کان، ددانی ڕێک-ڕیز ده‌بێته‌هۆی چاکبوونه‌وه‌ی جۆرایه‌تیی گه‌زه ،جووین ،ئاخاوتن .هه‌روه‌ها ددانی ڕێک-ڕیز وه‌ها ده‌کات ددانه‌کان که‌متر دووچاریی کلۆریی ببن ،پووک نه‌خۆش بکه‌وێت ،و بریندار بێت. کاتی چاره‌سه‌رکردن به‌ته‌واوه‌تی له‌ده‌ستی خۆت و مناڵهکهتدایه .پرسیار له پزیشکه‌که‌ت بکه ده‌رباره‌ی پێشبینی سه‌رکه‌وتوویی چاره‌سه‌رکردنه‌که و کۆتاچارهی هه‌ڵبژاردنه جیاوازه‌کان. ددان-ڕاستکردنه‌وه زانستێکی زۆر ته‌واونییه .تێکڕایی چاره‌سه‌رکردنه‌کان نزیکه‌ی دوو ساڵ ده‌خایه‌نێت، به‌اڵم ده‌شێت زیاتر له‌ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆی دانراوه بکێشێت .زۆربه‌ی جار چاره‌سه‌ری الوان زیاتر له منااڵن ده‌خایه‌نێت .درێژه‌ی ماوه‌ی چاره‌سه‌رکردنه‌که جیاوازه ،له‌به‌رئه‌وه پرسیار له پزیشکه‌که‌ت بکه ده‌رباره‌ی ماوه‌ی چاوهڕوانکراووی چاره‌سه‌رکردنه‌که. دوای ته‌واوبوونی چاره‌سه‌ر ،ددانه‌کان ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به خلیسکان بۆ شوێنی پێشووتری خۆیان. هێڵه‌ره‌وه‌ی پالستیکییان دروست ده‌کرێت له‌سه‌ر قاڵبی ددانه‌کانیان که ده‌بێت شه‌وان له‌ده‌می بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی نه‌هێڵێت ددانه‌کان بجوڵێن .له‌وانه‌یه پێویستت به ئه‌و جۆره هێڵهرهوانه هه‌بێت بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر دوور و درێژ. ددان-ڕاستکردنه‌وه زۆر گرانه .زۆربه‌ی کۆمپانیاکانی دڵنیایی پاره‌ی تێچووی چاره‌سه‌ره‌کانی ددان- ڕاستکردنه‌وه ناده‌ن .پێش ئه‌وه‌ی پالنی ددان-ڕاستکردنه‌وه دابنێی ،له‌گه‌ڵ پزیشکی ددانه‌که‌ت قسه له‌سه‌ر بڕی تێچوونی چاره‌سه‌رکردنه‌که. ددان-راستکردنه‌وه هیچ جۆره مهترسێیهک له‌سه‌ر ددان و پووکی ته‌ندروست دروست ناکات .به‌اڵم ئه‌وانه‌ی پووکیان نه‌خۆشه ده‌بێت له‌سه‌ره‌تادا سه‌ردانی پزیشکی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌کانی پووک بکات بۆئه‌وه‌ی پێش ده‌ستپێکردنی ددان ڕاستکردنه‌وه‌که‌ی چاره‌سه‌ری پێویستیی بۆ بکات بۆئه‌وه‌ی سه‌المه‌تی پووکی بپارێزێت و ددانه‌کان له فه‌وتان رزگار بکات .ئه‌گه‌ر که‌سێک پووکی نه‌خۆش بێت ئه‌وا هه‌ندێ جار به‌هۆی ددان-ڕاستکردنه‌وه‌وه باری ته‌ندروستیی پووکی خراپتر ده‌بێت.
ڕێگریی ده‌کرێت ئه‌م هه‌نگاوانه بگریته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ددانه‌کانت بپارێزیت له فه‌وتان که ده‌بێته هۆی ناڕێک-ڕیزیی ددانه‌کان. پارێزه‌ری ده‌م له‌ده‌م بکه پێش ئه‌وه‌ی یاری بکه‌یت
13
ددانه‌کانت له کلۆریی بپارێزه ئه‌وه‌ش به گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌کانی چۆنێتیی کۆنترۆڵکردنی خاوێنی ده‌م و ددان.
Page
مناڵی ساوای شیره‌خۆر به شوشه‌ی شیر له‌کاتی شیرداندا به‌جێ مه‌هێڵه .ئه‌و شه‌کره‌ی له شیرهکهدایه ددان کلۆر ده‌کات. ئه‌گه‌ر ددانێکت له ڕووداوێک‌دا فه‌وتا ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانی پزیشکی ددان بکه ،له‌ماوه‌ی که‌متر له دوو کاتژمێر. زوو سه‌ردان کردنی پزیشکی ددان پێویسته بۆ کاری ڕێگه‌گرتن له خراپبوونی باری ته‌ندروستیی ددانه‌کان. ئه‌م سه‌ردانانه یارمه‌تی مناڵه‌که‌ت ده‌دات دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ پزیشکی ددان دروست بکات و هه‌ست به ئاسووده‌یی بکات له‌کاتی چاره‌سه‌ری ددانه‌کانیدا. ئه‌کادیمیای پزیشکانی ددانی منااڵن ئامۆژگاری دایکان و باوکان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مناڵه‌کانیان له ته‌مه‌نی 1 بۆ 6ساڵیی ددانه‌کانیان بپشکنرێن به‌مه‌به‌ستی دیاریکردنی هه‌ر خوارییه‌ک له ڕیزبوونی ددانه‌کانیان و شهویلگهکانیشیان. سه‌ندیکای پزیشکانی ددان-ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌مریکایی ئامۆژگاریمان ده‌کات به چاودێریی کردنی ددانی منااڵن له‌سه‌ر ڕێک-ڕیزیی ددانیان له ده‌وری ته‌مه‌نی 7سااڵن .پزیشکی ددانی منااڵن ددانی مناڵه‌کان ده‌پشکنن و ده‌یان نێرن بۆالی پزیشکی ددان-ڕاسکردنهوه ئه‌گه‌ر ددانه‌کانیان پێویست به ڕاستکردنه‌وه بکات.
سهر‌له‌ماڵه‌وه چاره له‌ماوه‌ی جاره‌سه‌ری ددان-ڕاستکردنه‌وه بۆ ناڕێکی گه‌زه ،ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه که چۆن بایه‌خ به ته‌ندروستیی ددانه‌کانت بده‌یت له ماله‌وه. پزیشکی ددان-راستکردنهوهکهت هه‌ندێ ڕێنماییت ده‌داتێ له‌سه‌ر جۆنیتی خزمه‌تکردنی ددانه‌کانت. ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنی ڕه‌ق و جیڕ ،وه‌ک بنێشت و گوێز.
14
وه‌رگرتنی فلۆراید و ڤیتامین.
Page
به‌کارهێنانی هێڵه‌ره‌وه ،پارچه‌یه‌ک پالستیکی ئاوییه به‌کارده‌هێنرێت بۆ ڕاگرتنی ددانه‌کان له جێگه‌ی خۆیان دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌کان چاره‌سه‌ری ته‌واویان بۆ ده‌کرێت. دوای هه‌ر ژه‌مێکی خواردن ددانه‌کانت بشۆ به فڵجه و هه‌ویر و ده‌زووی ددان. ئه‌گه‌ر مناله‌که‌ت ددانه‌کانی خوار و خێچن به‌هۆی په‌نجه مژینه‌وه ،ده‌شێت ددانه‌کانیان ڕاست ببنه‌وه ئه‌گه‌ر خووی په‌نجه مژین وازلێبهێنن.
و‌دهرمان زه ناڕێکی‌گه بۆ ئه‌و ئازاره‌ی به‌هۆی تازه دانانی وایه‌ری ددان ڕاست-کردنهوهکهوه دروست ده‌بێت ،ئازارشکێنی ئاسایی (که‌م یان الواز) به‌کاربهێنه .وه‌ک ئیبوپرۆفین و ئه‌سیتامینۆفین بۆ ماوه‌ی 3بۆ 5رۆژ .ئه‌سپرین بۆ که‌سانی خوار ته‌مه‌ن 12ساڵ بۆ هیچ جۆرێک مه‌نووسه ،به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشیی ڕه‌ی یه‌وه هه‌یه که ده‌بێته هۆی په‌کخستنی جگه‌ر و مێشک.
شتهرگه‌ریی ر‌به نه سه و‌چاره زه ناڕێکی‌گه نه‌شته‌رگه‌ری چاککردنی گه‌زه‌ی شه‌ویلگه‌کانی سه‌روو و خواروو هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ وایه‌ری ددان- ڕاستکردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌ڵبژاردنی جۆری نه‌شته‌رگه‌رییه‌که نه‌شته‌رگه‌ری ڕاستکردنه‌وه‌ی گه‌زه‌ی شه‌ویلگه‌کان بریتییه له پێکهێنانه‌وه‌ی شه‌ویلگه‌کان و به‌هۆی البردنی ئێسکی زیاده یان خستنه سه‌ری ئێسکی پێویست بۆ سه‌ر شه‌ویلگه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ته‌واوه‌تی ئاسایی خۆیان وه‌رگرن. پزیشکی ددان-ڕاستکارهوهکه له‌وانه‌یه بریار له‌سه‌ر کێشانی هه‌ندێ ددان بدات بۆئه‌وه‌ی بوار بۆ ددانه تازه هاتووه‌کان دروست بکات.
یته وه چی‌بکه بێت‌بیر‌له ده نه‌شته‌رگه‌ریی له‌وانه‌یه تاکه ڕێگه چاره‌بێت بۆ هێنانه‌وه‌ی خواری په‌یوه‌ندی شه‌ویلگه‌کان .نهشتهرگارهکان ته‌نها نه‌شته‌رگه‌ریی بۆئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن که گه‌شه‌ی شه‌ویلگه‌کانیان وه‌ستاوه له الویدا. پیش ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ت بده‌یت ،دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی چاره‌سه‌رکردنه‌که که پزیشکه‌که پێشکه‌شی کردوویت پێیدا بچۆره‌وه.
15
چارهکانی‌تر ڕێگه
Page
هه‌ندێ که‌س له‌وانه‌یه وایان پێ باش بێت ددانه‌کانیان له‌ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری ددانه‌کان ،ناڕێک-ڕیزیی ددانه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن .ئه‌م جۆره جاره‌سه‌ره که‌میی تێده‌چێت ،خێراش ته‌واو ده‌بێت.
چارهکانی‌تر دروستکردنی کیفی ددان ده‌بێته هۆی جوانکردنی ددانه‌کانی پیشه‌وه که نارێک ڕیزبوون. یته وه چی‌بکه بێت‌بیر‌له ده درێژه کێشانی ددان-ڕاستکردنه‌وه‌که به‌نده به خودی خۆته‌وه .گه‌ر ڕێگه چاره‌ی جیاوازت له‌به‌رده‌ستدایه، ئه‌وا ڕاوێژ له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌ت بکه ده‌رباره‌ی ده‌ره‌نجامه‌کانی چاره‌سه‌ره‌کان.
16 Page