سيندرۆمی ده‌م سووتان

Page 1

‫‪ ‬‬ ‫‪ ‬‬

‫سيندرۆمی دهم سووتان‬ ‫سيندرۆمی دهم سووتان بارێکی به ئازارو بێزارکاره ھهندێ جار به ھهستکردن به داخ‬ ‫بوونی زمان‪ ،‬لێوهکان‪ ،‬يان سهرتاپای دهم وهسف دهکرێت‪ .‬ھهرچهنده ئهم سيندرۆمه دهشێت‬ ‫له ھهموو کهسێک ڕووبدات‪ ،‬زۆربهی جار له کهسانی تهمهنی ناوهڕاست يان ژنانی‬ ‫بهتهمهن روودهدات‪.‬‬ ‫ئهم سيندرۆمه ھهندێ جار لهگهڵ جهند باريکی ددانی يان پزيشکيی تردا روودهدات‪ ،‬ھهر‬ ‫له کهميی خۆراک و لهسوڕی مانگانه وهستانهوه بۆ دهم‪-‬ووشکيی و ئهلهرجی )ھهستياری‪،‬‬ ‫حهساسييهت(‪ .‬بهاڵم پهيوهندی نێوان ئهمانه نادياره‪ ،‬ھۆکاری راستهقينهی ئهم سيندرۆمه‬ ‫ھهميشه ناتوانريت بزانرێت چييه بهدڵنياييهوه‪.‬‬

‫نيشانهکانی‬ ‫ھهستکردن به سووتانی ناودهم به مامناوهنديی يان به توندی سهرهکيترين نيشانهکانی ئهم‬ ‫سيندرۆمهيه و دهشێت بۆ ماوهی جهند مانگێک يان چهند سالێک دريژه بکێشێت‪ .‬زۆربهی‬ ‫خهڵکی‪ ،‬ھهستکردن به دهم سووتان له درهنگانی بهيانيدا دهستپيدهکات‪ ،‬دهگاته ئهوپهڕی له‬ ‫ئيواراندا‪ ،‬و ھهندێ جار شهوان کۆتايی پێدێت‪ .‬ھهندێکی تر ھهست به ئازارێکی‬ ‫بهردهوامی کهم دهکهن؛ ئهوانی تر ئازارهکهيان دێت و دهڕوات‪ .‬دوودڵيی و خهمۆکيی زۆره‬ ‫له کهسانی ئهم سيندرۆمه و لهوانهيه ئهمانهش به ھۆی ئازاره دريژخايهنهکهوه بێت‪.‬‬ ‫نيشانهکانی تر لهوانهيه ئهمانهش بێت‪:‬‬ ‫سڕبوونی نوکی زمان‬ ‫تامی دهم تاڵ دهبێت‬ ‫دهم ووشک يان نارهحهتيی‬

‫ھۆکارهکانی‬ ‫ھهندێ ھۆکاری ئهگهريی ئهم سيندرۆمه‪ ،‬لهوانهيه‪:‬‬ ‫برينداربوونی ئهو دهمارانهی که کۆنتڕۆڵی ئازار و تام دهکهن‬ ‫گۆڕانی ھۆرمۆنيی‬ ‫‪1 ‬‬ ‫‪ ‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.