www.ddan.org
کلۆریی ددان ،هۆکاره‌کان و چاره‌سه‌ر کلۆریی ددان :پڕۆسه‌یه‌که که ده‌بێته هۆی کون بوونی ددان یان چاڵبوونی ،ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی که به‌کتریاکان له سه‌ر ددان ترشیی دروست ده‌که‌ن و ده‌بێته هۆی خواردنی ددان .ئه‌گه‌ر ددانی کلۆربوو چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئه‌وا ده‌بێته هۆی ئازار هه‌وکردن و فه‌وتانی ددان تۆ ده‌توانیت به ئاسانی ڕێگه له کلۆربوونی ددانه‌کانت بگریت به به‌کارهێنانی فڵچه‌ی ددان و ده‌زووی پزیشکیی ددان و پشکنینی ددانه‌کانت الی پزیشکی ددان و پاککردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دوورکه‌وتنه‌وه له‌و خواردنانه‌ی که شه‌کری زۆریان تێدایه
چی ده‌بێته هۆی کلۆربوونی ددان؟
کۆبونه‌وه‌ی به‌کتریا و خۆراک ده‌بێته هۆی کلۆربوون .ماده‌یه‌کی سپی و ڕوونی لکاوو که پێی ده‌ڵێن پالک ،به‌کتریای تێدایه له‌سه‌ر ددانه‌کانت دروست ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌کتریا شه‌کر له‌و خواردنه به‌کارده‌هێنێت که ده‌یخۆیت ،ترشی لێ دروست ده‌کات .ئه‌م ترشییه له‌سه‌ر ددانه‌کان ده‌مێنێته‌وه بۆماوه‌ی زیاتر 02خوله‌ک .به تێپه‌ڕبوونی کات ئه‌م ترشه له پێکهاته‌ی ددانه‌که ده‌خۆات ،ده‌بیته هۆی کلۆریبوونی
نیشانه‌کانی چین؟
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کلۆری ئازاری نییه ،مه‌گه‌ر کلۆرییه‌که زۆر قووڵ بێت ،نزیک ده‌ماره شانه‌ی کڕۆکی ددان ببێته‌وه یان پێی گه‌یشتبێت ،نه‌خۆشه‌که ئه‌وکاته هه‌ست به ئازار ده‌کات به سارد و گه‌رمی یان ئازارێکی به‌رده‌وامی ده‌بێت
چۆن کلۆریی ددان ده‌پشکنرێت؟ رهوه ددانه‌کانت به ئامێرێکی کۆتا نووکتیژ دۆزه پشکنه‌ر= له‌گه‌ڵ ئاوێنه‌یه‌کی بچووک ده‌پشکنرێت و ئه‌گه‌ر پێویست بکات تیشکیی ددانیش ده‌گیرێت بۆ ئه‌و ددانانه‌ی گومان ده‌کرێت کلۆر بووبێتن
چۆن چاره‌سه‌رده‌کرێت؟
چاره‌سه‌ری کلۆریی به‌نده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندێک کلۆریی ددانه‌کانت گه‌وره‌ن .له‌وانه‌یه کلۆریی زۆر بچووک چاره‌سه‌ر بکرێت ته‌نها به به‌کارهێنانی فلۆراید .بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کلۆریی ددان زۆربه‌ی جار پڕکردنه‌وه به‌کارده‌هێنرێت ،ئه‌گه‌ر ددانه کلۆربووهکان کلۆرییهکانیان که‌م بێت .ئه‌گه‌ر ددانه کلۆربووهکان کلۆرییهکانیان گه‌وره‌بێت ئه‌وا له‌ونه‌یه پێویست به کیف و چاره‌سه‌ری کهنالیی ددان هه‌بێت .له باری کلۆریی زۆر خراپ‌دا له‌وانه‌یه ددانه‌که پێویست به هه‌ڵکێشان بکات
زانیاری ده‌رباره‌ی ته‌ندروستیی ده‌م و ددان