www.ddan.org
کلۆربوون ،چاڵبوونی ددان و پڕکردنه‌وه کلۆریی ددان له‌سه‌ر ڕووی ددانه‌کانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات .ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئه‌وا زیان به پێکهاته‌کانی ددانه‌که ده‌گه‌یه‌نێت و له کۆتاییدا ددانه‌که کون (چاڵ) ده‌کات .چاره‌سه‌ریش بۆ کلۆریی ددان پڕکردنه‌وه‌یه.
ڕێگرتن له کلۆریی له زۆربه‌ی که‌یسه‌کاندا ،کلۆریی ددان ده‌کرێت ڕێی لێ بگیرێت و ته‌نانه‌ت ده‌توانرێت ددانه‌که ئاڕاسته‌ی دۆخی ئاسایی پێشوو تری خۆی بکرێت به به‌جێهێنانی کرداری ددان شتن و خواردنی ته‌ندروست و ڕێکوپێک سه‌ردانکردنی پزیشکی ددان .کاتێک سه‌ردانی پزیشکی ددان ده‌که‌یت ،یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که پزیشکی ددان به دوایدا ده‌گه‌رێت کلۆرییه .هه‌ندێ جار کلۆرییه‌که دیاره به ڕوونی و هه‌ندێ جاریش نادیاره و پێویست ده‌کات تیشکی ددانی بۆ به‌کاربهێنریت بۆ پیشاندانی کلۆرییه‌که له‌سه‌ر فیلمی تیشکی ددانییهکه .ئه‌گه‌ر کلۆرییه‌که دۆزرایه‌وه ،ئه‌وا زۆر گرنگه کلۆرییه‌که بوه‌ستینرێت و نههێلریت زیاد بکات .پزیشکی ددانه‌که‌ت هه‌وڵ ده‌دات کلۆرییه‌که به به‌کارهێنانی فلۆراید چاره‌سه‌ر بکات ،ئه‌مه‌ش به‌نده به قۆناغی په‌ره‌سه‌ندوویی کلۆرییه‌که .هه‌روه‌ها پزیشکی ددانه‌که زانیاریت ده‌داتێ ده‌رباره‌ی جۆنییه‌تی ڕاگرتنی پاک و خاوینی ددانه‌کانت له گه‌ڵ جۆری ئه‌و خواردنانه‌ی که سوودیان بۆ ددانه‌کانت هه‌یه.
کاتێک ددانه‌که‌ت چاڵ ده‌بێت ئه‌گه‌ر کلۆری ددانه‌که‌ت پشتگوێ خست ،ئه‌وا کلۆرییه‌که په‌ره‌ده‌سێنێت و ددانه‌که‌ت چاڵ ده‌کات .ئه‌گه‌ر ددانه‌که‌ت چاڵ بوو ئه‌وا ده‌بێت ددانه‌که‌ت له کلۆریی پاک بکرێته‌وه و به‌که‌ره‌سته‌ی پرکردنه‌وه ددانه‌که‌ت پرربکرێتهوه بۆ ئه‌وه‌ی شێوه و فرمانی ددانه‌که‌ت بنیاد بنرێته‌وه.