www.ddan.org
پاککردنی ددان بریتییه له البردنی هه‌موو جۆره نیشتوویه‌کی سه‌ر ددانه‌کان وه‌کو پالک و کلس .ددانه‌کانمان هه‌میشه به‌هۆی بوونی لیک ته‌ڕن .لیکیش کالیسیۆم و چه‌ند کانزایه‌کی تری تێدایه .ئه‌م مادانه یارمه‌تی به‌هێزکردن و پارێزگاریکردنی ددانه‌کان ده‌ده‌ن. هه‌ر ئه‌م مادانه‌ش ده‌بنه هۆی دروسبوونی کلس له‌سه‌ر ددانه‌کان .ئه‌م نیشتووانهش له ڕه‌نگی ددان ده‌چن ،له‌وانه‌یه وابزانیت ددانهکهته ،له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته سه‌ردانی پزیشکی ددان بکه‌یت بۆ پشکنینی ددانه‌کانت .ئه‌م نیشتووانه به تێپه‌ڕبوونی کات ئه‌ستوور ترده‌بن ڕه‌نگیان مه‌یله‌و قاوه‌یی و ڕه‌ش ده‌گۆرێت ئه‌گه‌ر هاتوو لهخزماتکردنی ددانه‌کانمان که‌مته‌رخه‌مبین ئه‌گه‌ر ئه‌م کلسه دروست ببێت له‌سه‌ر ددانه‌کان ئه‌وا کلسه نیشتووه‌که یارمه‌تی پالک ده‌دات له‌سه‌ری بنیشێت .دواتر ئه‌م پالکه به‌هۆی لیکه‌وه کلس ده‌یگرێت و ڕه‌ق ده‌بێت .مه‌به‌ست له پاککردنه‌وه‌ی ددانه‌کان ئه‌وه‌یه ددانه‌کان سافبن و زبری نه‌مێنێت که به هۆی کلسه‌وه زبر ده‌بێت .ئه‌گه‌ر ددانه‌کانمان سافبن زۆر گرانه بۆ به‌کتریا له‌سه‌ر ددانه‌کانمان بنیشن و له‌کۆتاییدا ئه‌ستوور ببن و پالکی له دروست ببێت و دواتر ڕه‌ق ببێت .پاککردنه‌وه‌ی ددانه‌کانت به‌ڕێکوپێکی له ماڵ و له‌الی پزیشکی ددان ڕێگر ده‌بن له دروستبوونی هه‌ر نیشتوویهک
ئامێری سهروودهنگیی
ئه‌م ئامێره له‌ره‌یه‌کی به‌رزی هه‌یه ،کاتێک ئه‌درێت له نیشتووه‌کانی سه‌ر ددانه‌کان به ئاسانی ئه‌و نیشتووانه له ددانه‌کان ده‌کاته‌وه .ئه‌م ئامێره جگه‌له له‌ره‌ی نووکی سه‌ره‌که‌ی ،ئاویشی پێدا ده‌ڕوات و ئاوه‌که‌ش په‌رش ده‌کات و ده‌درێت به ڕووی ددان و پووک ،یارمه‌تی زیاتری پاککردنه‌وه‌ی ددانه‌کان ده‌دات ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌م ئاوه سه‌ری ئام ئامێره‌ش ساردده‌کاته‌وه .ئه‌م ئامێره ده‌هێنرێت به‌سه‌ر ڕووی هه‌موو ددانه‌کان هه‌تاکوو هه‌موو ڕووی ددانه‌کان پاکده‌بێته‌وه .ئه‌گه‌ر کلسه نیشتووه‌که زۆر ئه‌ستووربێت ،کاتی زێاتری ده‌وێت تاکو پاکبکرێته‌وه
ئامێری پاککه‌ره‌وه‌ی ده‌ستیی
پاشئه‌وه‌ی پارچه کلسه گه‌وره‌کان به ئامێری سهروودهنگییهکه لێده‌کرێته‌وه پێویسته به ئامێری ده‌ستیی پاشماوه‌کانی تری نیشتووه‌کان لێبکرێته‌وه .ئه‌م ئامێره ده‌ستیانه به‌هۆی ده‌سته‌وه هه‌ڵده‌گیرێن و به‌کارده‌هێنرێن ،دهستێش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ست بکات که نیشتوو له‌سه‌ر ددانه‌کان هه‌یه ،له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر به‌جێماوێک له‌سه‌ر ددانه‌کان مابێت به ئامێره ده‌ستییه‌کان به ئاسانی الدهبرێت ،کاتێک ئامێره‌که به‌سه‌ر ڕووی ددانه‌کان ده‌برێت .ئه‌م ئامێره ده‌ستییانه به‌شێوه‌یه‌ک درووستکراون که بگونجێت له‌گه‌ڵ خواروو و خێچیه‌کانی ددانه‌کاندا تاکو بتوانێت هه‌موو ڕووه‌کانی ددانه‌کان پاکبکاته‌وه
پۆڵیشکردن /بریسکاندن پاش پاککردنی ددانه‌کان ،ددانه‌کانت پۆڵیش ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی ددانه‌کانت ساف و برقههدار بێت ،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پاوده‌رێکی که‌مێک زبر به‌کارده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ سه‌رقاپێکی الستیکیی به هۆی ئامێرێکه‌وه ده‌خوولێته‌وه به‌سه‌ر ئه‌و الدهبا پاوده‌ره‌ی له‌سه‌ر ددانه‌کان دانراووه به‌مه‌ش ڕه‌نگ و زبریی له‌سه‌ر ددانه‌کان
زانیاری ده‌رباره‌ی ته‌ندروستیی ده‌م و ددان