www.ddan.org
خوێن لێهاتنی پووک پووک بێکهاتووه له نه‌رمه شانه‌یه‌ک که به‌شێک له ئێسکی هه‌ڵگری ددانه‌کانی داپۆشیوه له‌گه‌ڵ ملی ددانه‌کان .ئه‌م شانه‌یه زۆر توند و به‌هێزه به به‌راورد له‌گه‌ڵ شانه‌کانی تری ناوپۆشی ده‌م ،له‌به‌ر ئه‌مه که ئه‌م شانه‌یه تایبه‌تمه‌نده له کرداری جویندا .له کرداری جویندا ئه‌م شانه‌یه ڕووبه‌ڕووی هێزی لێکخشانی جوین ده‌بێته‌وه .ئه‌گه‌ر ئه‌م شانه‌یه هێنده توند و به‌هێز نه‌بوایه ئه‌وا هه‌ر له ته‌مه‌نێکی زۆر که‌مدا ئه‌م شانه‌یه ده‌کشا و داخورانی ئێسكی هه‌ڵگری ددانه‌کان و له‌قین و فه‌وتانی ددانه‌کانی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنا .که‌واته له کرداری ئاسایی ڕۆژانه‌ی جوین و ئاخاوتندا ئه‌م شانه‌یه ده‌توانێت زۆر ته‌ندروستانه فرمانه‌کانی خۆی به‌جێبهێنێت به بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێکی لێ بکه‌وێت .به هه‌وکردنی ،ئه‌م شانه‌یه الواز ده‌بێت و ئه‌رکی فرمانی خۆی وه‌کو پێوست جێبه‌جێ ناکات .یه‌کێک له نیشانه‌کانی هه‌وکردنی پووک خوێن لێ هاتنه. له دیارترین نیشانه‌کانی هه‌وکردنی پووک خوێن لێهاتنه .ئه‌م خوێن لێهاتنه به زۆری له‌کاتی یان پاش ددان شتن یان نان خواردن به‌دی ده‌کرێت .جاری واش هه‌یه خوێن به‌ربوونه‌که له خۆوه ده‌بێت به بێ ئه‌وه‌ی پووک هیچ شتێکی بهرکبکهوێت ،له‌م باره‌دا نه‌خۆشه‌که له‌کاتی بهخهبهربوونهوهدا تامی ده‌می ده‌گۆڕدرێت یان ده‌می تامی خوێنی لێدێت .زۆر خوێن لێهاتنی پووک مانای ئه‌وه نییه که پووک زۆر به خراپی هه‌وی کرووه ،جونکه هه‌ندێ جار ته‌نها لێواری پووک هه‌وده‌کات ده‌بێت هۆی ئه‌وه‌ی خوێنێکی زۆری لێبێت .خوێن لێهاتنی پووک زیاد ده‌کات به به‌کارهێنانی چه‌ند ده‌رمانێک که بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفتی مه‌یینی خوێن به‌کارده‌هێنرێت. له هه‌ندێ قۆناغی ته‌مه‌ندا به تایبه‌تی له ئافره‌تاندا خوێن لێهاتنی پووک زیاد ده‌کات ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغانه‌دا پووک زۆر هه‌ستیار دبێت بۆ پالکی ددان (پالکی ددان :بریتیه له کۆبوونه‌وه‌ی به‌کتریا له‌سه‌ر ددان) .له قۆناغه‌کانی پێگه‌یشتن و ماوه‌ی که‌وتنه سه‌ر سوڕی خوێن و دووگیانی و وه‌رگرتنی ده‌رمانی دژه دووگیانی‌دا ،گۆڕان له پووکدا ڕووده‌دات .ئه‌م گۆڕانانه‌ش بریتین له زۆر بوونی بۆریچکه‌ی خوێن و ئاوسانی پووک .ئه‌مه‌ش وا ده‌کات پووکی هه‌وکردوو زیاتر بئاوسێت و زیاتر خوێنی لێبێت. له‌کاتی سه‌ردانکردنی پزیشکی دداندا ،پزیشکی ددان بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت پووکت هه‌وی کردووه یان نا په‌نا ده‌باته به‌ر ئامێرێکی تایبه‌ت که به‌هێواشی به‌ناو ئه‌و ته‌نگه‌یه‌ی که له‌نێوان پووک و ددانه‌کاندا هه‌یه ده‌بات. ئه‌م جۆره پشکنینه به‌کار ده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت به‌م کرداره پووک خوێنی لێ دێت یان نا؟ ئه‌م جۆره پشکنینه زۆر به‌کاره چونکه جاری وه‌ها هه‌یه شێوه و ڕه‌نگی پووک زۆر ئاساییه هه‌رچه‌نده
ههویشی کردبێت! .پووکی هه‌وکردوو خوێنی لێ دێت بۆیه پزیشکی ددان په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌م جۆره پشکنینه .هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی پزیشکی ددان چاره‌سه‌ری پووکت ده‌کات ،بۆ نمونه به پاککردنه‌وه‌ی ددانه‌کانت ،له مهوعدێکی تردا هه‌مان ئامێر به‌کارده‌هێنێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌وکردنی پووکه‌کانت .ئه‌گه‌ر پووکه‌کانت هێشتا هه‌ر خوێنیان لێ بێت مانی ئه‌وه‌یه که هه‌وکردنی پووکه‌کانت به‌رده‌وامه و پێویستی به بایهخیپێدانی زیاتر هه‌یه که له کۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌دا ئه‌م بایه‌خپێدانانه باسی ده‌که‌ین.
هۆکاره‌کانی تر برینداربوونی پووک به‌هۆی که‌ره‌سته‌ی تیژه‌وه وه‌کو توند به‌کارهێنانی فڵجه‌ی ددان یان پارچه خۆراکی ڕه‌ق و تیژ که ده‌چه‌قێت به پووکدا وه‌کو بسته و چه‌قاله. سووتانی پووک به‌هۆی خواردن و خواردنه‌وه‌ی گه‌رم هه‌ندێ جۆری تری نه‌خۆشی پووک که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا به‌شێکی زۆر له پووک بفه‌وتێنێت و پووک بریندار بکات. که‌می ڤیتامین سی و هه‌ندێ جۆری نه‌خۆشی وه‌کو شێرپه‌نجه‌ی خوێن و نه‌خۆشی مه‌یینی خوێن
چاره‌سه‌ر چاره‌سه‌رکرنی هه‌وکردنی پووک چاره‌سه‌ری خوێن لێهاتنی پووک ده‌کات .چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م هه‌وکردنه په‌یوه‌سته به‌م بایه‌خ پێدان و ڕێنماییانه‌ی الی خواره‌وه: /1شتنی ددانه‌کان ڕۆژی دووجار به‌الی که‌مه‌وه به به‌کارهێنانی فڵچه و هه‌ویری ددان /2به‌کارهێنانی ده‌زووی پزیشکی ددان پێش ددان شتن و فڵچه‌ی تایبه‌تیی نێوان ددانه‌کان /3سه‌ردان کردنی پزیشکی ددان شه‌ش مانگ جارێک به‌الی که‌مه‌وه