www.ddan.org
کتوپڕی و سهالمهتییه ددانییه‌کان ڕیگرتن له زیانگه‌یشتن به ددانه‌کان زۆر گرنگه بۆ هێشتنه‌وه‌ی ته‌ندروستی ده‌م به‌قه‌ده‌ر سه‌ردان کردنی پزیشکی ددان به ڕیکوپێکی و بایه‌خ دان به پووک و ددانه‌کان به به‌کارهێنانی فڵچه و ده‌زووی پزیشکیی ددان .به وه‌رگرتنی چه‌ند حهزهرێک ده‌توانیت پارێزگاری له ددانه‌کانت بکه‌یت له زیان پێگه‌یشتنیان.
ڕێگه‌گرتن له ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا شتی ڕه‌ق مهجوو که له‌وانه‌یه ددانه‌کانت درزیان تێبکه‌وێت وه‌کو سه‌هۆڵ ،گه‌نمه شامی ،نقوڵ مقه‌ست به‌کاربهێنه بۆ بڕین و قرتاندنی کوتاڵ و ده‌زوو پارێزه‌ری ددانیی به‌کاربهێنه ئه‌گه‌ر وه‌رزشه‌وانیت بۆ ئه‌وه‌ی چانسی زیان گه‌یشتن به لێو و ددان و زمانت که‌م ببێته‌وه
ڕێگه‌گرتن له مناڵییدا دایکان و باوکان ڕؤلی زۆر گرنگ ده‌گێڕن له سه‌المه‌تی ددانی مناڵه‌کانیان .خووگرتن به خواردنی ته‌ندروست و خزمه‌تکردنی ددانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ددانه‌کانیان کلۆرنهبن .ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند ڕێنماییه‌کن بۆ پاراستنی ددانی مناڵه‌که‌ت له زیان پێگه‌یشتن. کاتێک ئوتومبیل لێ ده‌خوڕیت ،هه‌میشه کورسی منااڵن به‌کاربهێنه و پشتوێنی سه‌المه‌تی بۆ منااڵنی گه‌وره به‌کاربهێنه مناڵ هه‌موو جۆره شتێک ئهجووێت ،دووریان بخه‌ره‌وه له شتی ڕه‌ق که له‌وانه‌یه ددانه‌کانیان بشکێنێت منااڵن زوو زوو ده‌که‌ون له کاتی فیربوونی ڕێکردندا .ددانه‌کانی بپشکنه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت له‌وه‌ی که هیچ ددانێکی نه‌که‌وتووه ،یان شکابێت ،یان بله‌قێت .مناڵه‌که‌ت ببه بۆ الی پزیشکی ددان ئه‌گه‌ر هه‌ر گرفتێکی له‌مانه‌ت تێبینی کرد.