www.ddan.org
تاقم و پردی ددانی – جێگه‌ی ددانه‌کان ده‌گرنه‌وه باشترین ددان ددانه سروشتییه‌کانی خۆتن .به‌اڵم هه‌ندێک جار ،ددانێک زۆر خراپ زیانی پێده‌گات و ده‌فه‌وتێت .ئه‌گه‌ر ددانێک بفه‌وتێت ،ئه‌وا جێگه‌ی ئه‌و ددانه زۆر گرنگه به زووترین کات جێگه‌که‌ی به ددانێکی دروستکراوو بگیرێته‌وه .چونکه جێنهگرتنهوهی جێگه‌که‌ی به ددانێکی دروستکراوو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ددانه‌کانی ته‌نیشتی ددانه فه‌وتاوه‌که ده‌ست بکه‌ن به جوڵه‌و له جێگه‌کانی خۆیان بزهوتن و له ڕێک پێچی ڕیزبه‌ندی ددانه‌کان البده‌ن ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه گرفت بۆ شه‌ویلگه‌کان دروست بکات .ئه‌و ددانانه‌ی له ڕیزبه‌ندی ددانه‌کان الیان داوه زۆر گرانه پاککردنهویان له‌به‌ر ئه‌وه زۆر له‌بارن بۆ توشبوون به هه‌وکردنی پووک و کلۆربوون .ئه‌گه‌ر ددانێک یان زیاترت فه‌وتاوه ،ئه‌وا پزیشکی ددانه‌که‌ت ئامۆژگاریت ده‌کات به‌وه‌ی که جێگاکانیان به تاقم یان پردی ددانی جێبگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت جێگه‌ی ددانه فه‌وتاوه‌کانت به تاقم یان پردی ددانی چاره‌سه‌ر بکه‌یت ئه‌وا پزیشکی ددانه‌که‌ت له‌وانه‌یه کاره‌که‌ت بۆ ئه‌نجام بدات یان ڕه‌وانه‌ی پزیشکێکی پسپۆڕی ددان دروستکردنت بکات .پزیشکی پسپۆڕی ددان دروستکردن ئه‌و ئه‌و پزیشکه ددانه‌یه که بڕوانامه‌ی خوێندنی بااڵی زانکۆیی به‌ده‌ست هێناوه له بواری ددان دروستکردندا .پسپۆڕیی چاره‌سه‌رکردنی ددانی ئه‌و پسپۆڕییهیه که له جێگرتنه‌وه‌ی ددان و به‌شه فه‌وتاوه‌کانی تری ناوده‌م ده‌کۆڵێته‌وه به که‌ره‌سته‌ی ده‌ستکردیی.
پرده -ددانییه‌کان پردی ددانی پێیشی ده‌وترێت پردی-نهجواڵوو یان دروستکاوهی ددانی-نهجواڵوو ،بنیاتنانه‌وه‌یه‌کی ددانییه که جێگه‌ی ددانێک یان چه‌ند ددانێک ده‌گرێته‌وه .ئه‌م جێگره‌وه‌یه ده‌کشێت به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی که ددانه‌کانیان تێدا نه‌ماووه و پێکهاتوون له ددانی دروستکراوو و لکاون به تاجه‌کانی هه‌ردوو کۆتاییه‌کانه‌وه( .تاج ددانێکی دروستکراووی ناوبۆشه که ده‌کرێت به‌سه‌ر ددانی سروشتی یان ددانی چێنراوودا ) .پردی ددانی به به‌هێزی چهسپاووه به ددانه سروشتییه‌کانی ته‌نیشتی ددانه فهوتاوهکانهوه. پردی ددانی جێگیره و هه‌میشه‌ییه ناکرێت دابکهنرێت.
پزیشکی ددانه‌که‌ت راهێنراووه و خاوه‌نی ئه‌زموونه بۆ دۆزینه‌وه و چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو گرفته‌کانی ده‌م.