www.ddan.org
تیشکی-س ی ددانیی فیلمی تیشکی-س ی ددانیی ،وێنه‌ی پێهکاته‌کانی ناوه‌وه‌ی ددان و ئێسکه‌کانه .تیشکی-س ی جۆره وزه‌یه‌که که به شێوه‌ی شه‌پۆلیی گوزه‌رده‌کات .کاتێک ئه‌م شهپۆالنه به ناو ناوه‌ندێکی ڕه‌ق تێده‌په‌ڕن ،ئه‌وا شه‌پۆله‌که یان به ناوه‌نده‌که تێده‌په‌ڕێت یان به‌شێکی هه‌ڵده‌مژێت .ددان و ئێسک دوو ناوه‌ندی زۆر چڕن ،له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانن تیشکه‌که هه‌ڵمژن .پووک چڕی زۆر که‌مه له‌به‌ر ئه‌وه تێشکهکه ده‌توانێت پێیدا تێپه‌ڕبێت .له ئه‌نجامدا ،ئه‌م وێنانه ده‌توانن یارمه‌تی پزیشکی ددانه‌که بده‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ر گرفتێک هه‌بێت له ژێر پووک و ددانه‌کان. تیشکی-س ی یارمه‌تی پزیشکی ددان ده‌دات بۆ بینینی گرفته‌کان پێش ئه‌وه‌ی زیاتر خراپتر ببن .بۆ نمونه تیشکی-س ی دتوانێت ئه‌مانه پیشان بدات: /1چاڵیی له نێوان ددان و له ده‌وری پڕکردنه‌وه‌کان /2داخورانی ئێسک به هۆی نه‌خۆشیی پووکه‌وه دروست ده‌بێت /3هه‌وکردنی ئێسک و نائاساییه‌کانی تری ئێسک /4ئه‌و ددانانه‌ی له ژێر پووکدا گیریان کردووه ،وه‌ک ددانه ژیرییه‌کان /5ڕه‌گی ددان ناڕێک و درێژ که پێویستیان به ئاگایی زیاتر هه‌یه به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پێویستیان به چاره‌سه‌ری که‌ناڵ هه‌بێت ئایا تیشکی-س ی ددان سه‌المه‌ته؟ هه‌موو ڕۆژێک ،مرۆڤ بڕێکی زۆر که‌م له تیشکی به‌رده‌که‌وێت .بڕی ئه‌و تیشکه‌ی که له تیشکی-س ددانه‌وه ده‌رده‌چێت زۆر زۆر که‌مه .شاره‌زایان پێیان وایه ده‌بێت تیشکی-س ددان زۆر به حه‌زه‌ره‌وه به‌کاربهێنرێت و نابێت تیشکی زیاده به‌ر نه‌خۆش بکه‌وێت.