www.ddan.org
خواردنی باش ،ددانی ته‌ندروست خواردنی ته‌ندروست زۆر باشه بۆ ته‌ندروستی له‌ش و ته‌ندروستی ده‌م .ئه‌و خۆراکانه‌ی له خواردنه‌کانه‌وه ده‌ستمان ده‌که‌وێت یارمه‌تیمان ده‌دات له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کلۆری ددان و نه‌خۆشی پووک.
شه‌کر له خواردندا شه‌کر یه‌کێکه له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی گرفتی ته‌ندروستی ده‌م و له چه‌ندین خواردندا هه‌یه. ئه‌و خواردنانه‌ی شه‌کریان زۆر تێدایه وکو خواردنه‌وه‌کان ،چوکلێت ،نه‌سته‌له، هه‌ویره‌مه‌نییه‌کان .پێکهاته‌کانی وه‌کو شروبی گه‌نمه‌شامی،سوکه‌رۆز ،فره‌کتۆز-گلوکۆز، سوکه‌رۆز ئه‌مانه جۆری جیاوازی شه‌کرن .هه‌ندێ خواردنی ته‌ندروست وه‌ک شیر ،میوه‌ی ووشک ،نان ،پاقلهدارهکان و ماکه‌رۆنی که شه‌کریان تێدایه .شه‌کر له خواردنه ته‌ندروسته‌کاندا هه‌یه که ووزه ده‌به‌خشن به له‌شمان که پێویستیمان پێی هه‌یه بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیانمان .گرفته‌که له‌وه‌دایه که ئه‌م شه‌کرانه ده‌بنه هۆی کلۆربوونی ددانه‌کان و گرفتی تر.
چۆن شه‌کره‌کان ده‌بنه هۆی کلۆریی کلۆریی له پالکی ددانه‌وه ده‌ستپێده‌کات .پالک ،فیلمێکی نادیاره که له‌سه‌ر ددانه‌کان دروست ده‌بێت و به توندی پێیانه‌وه ده‌لکێت .پالکی ددان به‌کتریای تێدایه و هه‌موو ڕۆژێک له‌سه‌ر ددانه‌کان دروست ده‌بێت .ئه‌م به‌کتریایانه زۆر ئاسایین و زۆربه‌یان بێ زیانن .به‌اڵم ده‌بنه گرفت ئه‌گه‌ر بێت‌و ددانه‌کان لێی پاک نه‌کرێنه‌وه به به‌کارهێنانی ده‌زوو و فڵچه‌ی ددان .کاتێک شه‌کر که له خواردندا هه‌یه له‌گه‌ل به‌کتریادا تێکه‌ڵ ده‌بێت له پالکی دداندا ،ئه‌م تێکه‌ڵییه ده‌بێته هۆی دروست بوونی ترشیی .ئه‌م ترشه که له پالکی دداندا دروست ده‌بێت ،هێواش هێواش ڕووی ده‌ره‌وی ددانه‌کان ده‌خوات .به تێپه‌ڕبوونی کات ددانه‌که نه‌رم ده‌بێت و چاڵییهک دروست ده‌بێت.