Yary_68

Page 1

‫پاشکۆی وه‌رزشیی رۆژنامه‌ی ده‌ستوور‌ه‌‪ ،‬رۆژان ‌ه کۆمپانیای سولى تێلیگراف ده‌ریده‌کات‬

‫ژماره ‪ ،68‬دووشه‌مم ‌ه‌‪2010/7/5 ،‬‬

‫‪ 4‬الپه‌ڕه‌‬

‫‪ 500‬دینار‬

‫‪www.destur.net‬‬

‫كلۆزه‌‪ :‬ئیسپانیا‪ ،‬ئه‌رجه‌ننتین‌و‬ ‫ئینگلته‌را نیی ‌ه به‌ئاسانی ده‌ریبكه‌ین‬ ‫‪2‬‬

‫پ‬ ‫ۆسته‌‬ ‫ر‬ ‫ی‬ ‫ب ‌ه‬ ‫شنا‬ ‫دیاری وه‌ر ید ‌هر‪،‬‬ ‫بگره‌‬

‫راهێنه‌ری ئیسپانیا‪ ،‬ئه‌ڵمانیا ده‌ترسێنێت‬

‫‪3‬‬

‫خه‌تای دۆنگا بووه‌‬

‫كاكا به‌سه‌قه‌تی به‌شداری مۆندیالی كرد‬

‫ریكاردۆ كاكای ئه‌ستێره‌ی‬ ‫ه����ه‌ڵ����ب����ژارده‌ی ب���ه‌ڕازی���ل‬ ‫به‌سه‌قه‌تی‌و ناته‌واوی به‌شداری‬ ‫مۆندیالی ك��ردو ئاماده‌كاری‬ ‫ته‌واوه‌تی نه‌بووه‌ بۆ چوونه‌‬ ‫ئ��ه‌و پاڵه‌وانێتیه‌و ل�ه‌الی�ه‌ن‬ ‫ك��ارل��ۆس دۆن��گ��ای راهێنه‌ری‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌یه‌وه‌ زۆری‬ ‫لێكراوه‌‪.‬‬ ‫خ��ۆس��ێ ل��وی��س رۆن��ك��ۆی‬ ‫پزیشكی تایبه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ب�ه‌ڕازی��ل نهێنیه‌كی ریكاردۆ‬ ‫ك��اك��او سته‌مێكی گ���ه‌وره‌ی‬ ‫ك��ارل��ۆس دۆن��گ��ای راهێنه‌ری‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی ئاشكرا‬ ‫ده‌كات‌و هۆكاره‌كانی شكستی‬ ‫ب���ه‌ڕازی���ل‌و ك���ران���ه‌ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫له‌مۆندیال‪ ،‬ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‬ ‫راهێنه‌ریی ناوبراو‪.‬‬ ‫ب�����ه‌پ�����ێ�����ی چ����ه‌ن����د‬ ‫سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی‪،‬‬ ‫پزیشكی ناوبراو رایگه‌یاندووه‌‬ ‫كاكا ئ��ام��اده‌ك��اری��ی ت��ه‌واوی‬ ‫ن�ه‌ب��ووه‌ بۆ مۆندیال‌و له‌ژێر‬ ‫فشارو تینی كارلۆس دۆنگا‬ ‫به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ی‬ ‫كردووه‌‪ ،‬هه‌ربۆیه‌ ئاستی وه‌ك‬ ‫پێویست ن�ه‌ب��ووه‌و نه‌یتوانی‬ ‫له‌ئاست پێشبینی جه‌ماوه‌ری‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌یدا بێت‪.‬‬ ‫رۆنكۆ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌‬ ‫كه‌ ری��ك��اردۆ كاكا به‌ته‌واوی‬ ‫له‌و پێكانه‌ چاكنه‌بووبووه‌وه‌‬ ‫ك��ه‌ ل �ه‌ی��ان �ه‌ك �ه‌ی��دا دوچ���اری‬ ‫هاتبوو‪ ،‬هه‌ربۆیه‌ داوای له‌‬ ‫ك��ارل��ۆس دۆن��گ��ا ك��ردب��وو كه‌‬ ‫ئاماده‌یی تێدا نییه‌و نایه‌وێت‬ ‫ب��ه‌ش��ێ��وه‌ی��ه‌ك��ی س��ه‌ره‌ك��ی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌كه‌دا‬ ‫له‌پێكهاته‌ی‬ ‫ب��ێ��ت‪ ،‬ب���ه‌اڵم دۆن��گ��ا ئ��ه‌وه‌ی‬ ‫ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌‬ ‫ك���ه‌ ب����ه‌ڕازی����ل پ��ێ��وی��س��ت��ی‬ ‫به‌كاكایه‌و گه‌ر بۆ ترساندن‌و‬ ‫سامی هه‌ڵبژارده‌كانیش بێت‪،‬‬

‫پێویسته‌ به‌شداری بكات‪.‬‬ ‫به‌پێی وته‌ی ناوبراو‪ ،‬پێش‬ ‫یارییه‌كانی‬ ‫ده‌ستپێكردنی‬ ‫مۆندیال‪ ،‬پشكنینی تایبه‌تی‬ ‫بۆ كاكا ك��راوه‌و ده‌ركه‌وتووه‌‬ ‫ك �ه‌ ئ��ه‌و ی��اری��زان �ه‌ ب �ه‌ڕێ��ژه‌ی‬ ‫‪ 80%‬توانای هه‌یه‌ به‌شداری‬ ‫مۆندیال بكات‌و پێویستی به‌وه‌‬ ‫هه‌یه‌ پشوویه‌كی تر بدات تا‬ ‫به‌ته‌واوی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئاستی‬ ‫ج��اران��ی‪ ،‬ب��ه‌اڵم ل���ه‌ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫رێنماییه‌كان به‌شداری به‌كاكا‬ ‫كراوه‌‪.‬‬ ‫ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ بۆ‬ ‫ئ�ه‌وه‌ كاستی راهێنه‌رایه‌تی‌و‬ ‫به‌رپرسانی شاندی به‌ڕازیل‌و‬ ‫خودی دۆنگا ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌‪،‬‬ ‫ب���ه‌اڵم گ��وێ��ی��ان پ��ێ��ن �ه‌داوه‌و‬ ‫ویستوویانه‌ یاری به‌و یاریزانه‌‬ ‫ب��ك �ه‌ن‪ ،‬ئ �ه‌م �ه‌ش له‌پێناوی‬ ‫به‌خشینی ش��ك��ۆو هه‌یبه‌ت‬ ‫به‌هه‌ڵبژارده‌كه‌‪ ،‬كه‌ به‌وته‌ی‬ ‫ئه‌و پزیشكه‪ ‌،‬به‌الی ئه‌وانه‌وه‌‬ ‫ن�ه‌ب��وون��ی كاكا له‌ریزه‌كانی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌كه‌ كاریگه‌ری زۆر‬ ‫له‌سه‌ر یاریزانان دروستده‌كات‌و‬ ‫گ������ه‌ر ب�����ۆ ت���رس���ان���دن���ی‬ ‫به‌رامبه‌ره‌كانیش بێت‪ ،‬ده‌بێت‬ ‫ئه‌و یاریزانه‌ به‌شداری بكات‌و‬ ‫له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا بێت‪.‬‬ ‫ب���ه‌پ���ێ���ی وت������ه‌ی ئ���ه‌و‬ ‫پ��زی��ش��ك �ه‌ی ه���ه‌ڵ���ب���ژارده‌ی‬ ‫به‌ڕازیل‪ ،‬به‌شداریكردنی كاكا‬ ‫به‌و شێوه‌یه‌‪ ،‬كاریگه‌ری له‌سه‌ر‬ ‫ی��اری��زان��ی ن��اوب��راو ه �ه‌ب��ووه‌‪،‬‬ ‫ه��ه‌رب��ۆی��ه‌ وه‌ك پێویست‬ ‫ده‌رنه‌كه‌وتووه‌و نه‌یتوانییوه‌‬ ‫له‌یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‬ ‫ئاستێكی ب���ه‌رز پێشكه‌ش‬ ‫بكات‪.‬‬ ‫وت���ی���ش���ی "ل�����ێ�����ره‌وه‌‬ ‫ك��اری��گ��ه‌ری��ی��ه‌ك��ان��ی ك��اك��ا‬ ‫ده‌س���ت���پ���ێ���ده‌ك���ات‌و ره‌ن��گ��ه‌‬ ‫له‌داهاتوودا زیانێكی گه‌وره‌ی‬

‫كاناڤارۆ درێسی یان ‌ه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی پۆشی‬

‫فابیۆ كاناڤارۆی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئیتاڵیا‪ ،‬په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ئه‌هلی ئیماراتییه‌و‌ه‬ ‫كردو ده‌ستی به‌ئه‌نجامدانی مه‌شق‌و راهێنان‬ ‫كرد‪ .‬پاش په‌یوه‌ندیكردنی به‌یانه‌ی ئه‌هلی‬ ‫ئیماراتی‪ ،‬فابیۆ كاناڤارۆی به‌رگریكاری‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا‪ ،‬ده‌ستی به‌مه‌شق‌و‬ ‫راهێنانه‌كانی ك��ردو‪ ،‬له‌گه‌ڵ یاریزانانی‬ ‫هاوڕێی بێ راهێنه‌ر مه‌شقیان ئه‌نجامدا‪.‬‬

‫ل��ێ��ب��دات‪ ،‬كاكا زی��ان��ی ك��ردو‬ ‫نه‌یتوانی هیچ ب��ۆ ب �ه‌ڕازی��ل‬ ‫ب��ك��ات‪ ،‬ب��ه‌اڵم ئ��ای��ن��ده‌ی ئه‌و‬ ‫ك�ه‌ له‌یانه‌ی ری��اڵ م�ه‌دری��ده‌‬ ‫گ��رف��ت��اوی ده‌ب��ێ��ت‌و ره‌ن��گ�ه‌‬ ‫ببێته‌هۆی په‌كخستنی ئه‌و‬ ‫یاریزانه‌‪ ،‬به‌تایبه‌ت که‌ ئه‌گه‌ری‬ ‫ئه‌وه‌ هه‌یه‌ پێش ده‌ستپێکردنی‬ ‫کێبڕکێکانی وه‌رزی ن��وێ‪،‬‬ ‫نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامبدات"‪.‬‬ ‫ل �ه‌الی �ه‌ك��ی ت���ره‌وه‌ چه‌ند‬ ‫سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی‬ ‫ئ���ه‌وه‌ی���ان ب�ڵ�اوك���رده‌وه‌ كه‌‬ ‫ك��اك��ا پ��ێ��ش ده‌س��پ��ێ��ك��ردن��ی‬ ‫مۆندیال نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌‬ ‫ئه‌نجامبدات‪،‬‬ ‫نه‌شته‌رگه‌ری‬ ‫ب����ه‌اڵم ب��ه‌ف��ش��اری دۆن��گ��او‬ ‫پزیشكه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‬ ‫ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ دواخراوه‌‬ ‫بۆ پاش مۆندیال‪.‬‬ ‫كاكا پێشتر ل �ه‌وب��اره‌وه‌‬ ‫ئ����ه‌وه‌ی راگ��ه‌ی��ان��دب��وو كه‌‬ ‫پزیشكه‌كانی ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی‬ ‫واڵته‌که‌ی پێیان راگه‌یاندووه‌‬ ‫پێویست به‌وه‌ ناكات له‌ئێستادا‬ ‫ئه‌نجامبدات‌و‬ ‫نه‌شته‌رگه‌ری‬ ‫دواخستنی بۆ پاش مۆندیال‬ ‫به‌سوودتر ده‌بێت‪ ،‬هه‌ربۆیه‌‬ ‫له‌ژێر رۆشنایی رێنماییه‌كانی‬ ‫ئه‌وان ئه‌و كاره‌ی دواخستووه‌‪،‬‬ ‫كه‌ ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌‬ ‫یاریزانی ناوبراو به‌ویستی خۆی‬ ‫نه‌بووه‌ به‌شداری له‌مۆندیالدا‬ ‫كردووه‌‪.‬‬ ‫له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا‬ ‫یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی‬ ‫تائێستا هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کی‬ ‫ن��ه‌داوه‌‪ ،‬ئه‌گه‌رچی ئاگاداری‬ ‫دۆخ����ی ک���اک���اب���ووه‌‪ ،‬ب��ۆی�ه‌‬ ‫چاودێران وای بۆده‌چن ئه‌مه‌‬ ‫پ �ه‌ی��وه‌ن��دی ب���ه‌وه‌وه‌ هه‌بێت‬ ‫یاریزانی ناوبراو ل��ه‌ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫ب��ازن�ه‌ی نه‌خشه‌و پالنه‌کانی‬ ‫مۆرینیۆی راهێنه‌ری نوێووه‌یه‌‪.‬‬

‫مایكۆن له‌یانه‌كه‌ی توڕه‌یه‌‬

‫ب �ه‌ه��ۆی په‌راوێزخستنی ل �ه‌ئ �ه‌گ �ه‌ری م��ان �ه‌وه‌و‬ ‫به‌جێهێشتنی ری��زه‌ك��ان��ی ی��ان �ه‌ك �ه‌ی‪ ،‬مایكۆنی‬ ‫به‌ڕازیلی‌و به‌رگریكاری یانه‌ی ئینته‌رمیالنی ئیتاڵی‬ ‫له‌به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی توڕه‌یه‌‪ .‬به‌پێی وته‌ی‬ ‫كاڵنیدۆی بریكاری كاره‌كانی مایكۆن‪ ،‬یاریزانی‬ ‫ناوبراو توڕه‌ی ‌ه له‌به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی به‌و‌هی‌‬ ‫تائێستا وتوێژیان له‌گه‌ڵ نه‌كردوو‌ه له‌باره‌ی‬ ‫ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌و رۆشتنی له‌ریزه‌كانی یانه‌كه‌دا‪.‬‬

‫ه شیاو نه‌بوو"‬ ‫"ڤیا بۆ به‌رشه‌لۆن ‌‬

‫ئه‌لێكس فیرگسۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر‬ ‫یونایتدی ئینگلیزی پێیوای ‌ه شیاو نیی ‌ه داڤید ڤیای‬ ‫ئیسپانی ی��اری بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆن ‌ه بكات‪.‬‬ ‫فێرگسۆن له‌میانی لێدوانێكیدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند‬ ‫ك ‌ه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی هێرشبه‌ری زۆره‌و‬ ‫پێویست نه‌بوو ئه‌و یاریزان ‌ه بچێت ‌ه ئه‌و‬ ‫یانه‌یه‌‪ ،‬به‌ڵكو یانه‌یه‌كی وه‌ك مانچسته‌ر‬ ‫شیاو‌ه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزان ‌ه یاری بۆ بكات‪.‬‬


‫‪yary@destur.net‬‬

‫میلۆ له‌خۆی بێزاره‌‬ ‫ف��ل��ی��پ��ی م��ی��ل��ۆی‬ ‫به‌ڕازیلی له‌خۆی بێزاره‌و‬ ‫نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی بووه‌ته‌‬ ‫هۆكاری كرانه‌ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی‬ ‫له‌مۆندیال‪.‬‬

‫لێدوانێكی‬ ‫له‌میانی‬ ‫رۆژن��ام��ه‌وان��ی��دا‪ ،‬فلیپی‬ ‫میلۆی به‌ڕازیلی ئه‌وه‌ی‬ ‫راگه‌یاند كه‌ له‌حاڵه‌تێكی‬ ‫ده‌روون������ی خ��راپ��دای��ه‌و‬ ‫نیگه‌رانه‌ ل �ه‌وه‌ی بووه‌ته‌‬

‫ه��ۆك��اری ك���ران���ه‌ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫ه��ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی واڵت��ه‌ك��ه‌ی‬ ‫له‌قۆناغی سێهه‌می مۆندیال‪.‬‬ ‫ی��اری��زان��ی ن��اوب��راو ئه‌‬ ‫وه‌ش��ی راگ �ه‌ی��ان��د ك �ه‌ زۆر‬ ‫بێزاره‌و هه‌ستێكی ناخۆشی‬

‫هه‌یه‌ كاتێك بووه‌ته‌ هۆكارو‬ ‫له‌هه‌مووالیه‌كه‌وه‌ ره‌خنه‌و‬ ‫گله‌یی لێده‌كرێت‪.‬‬ ‫وتیشی "نازانم چیبكه‌م‪،‬‬ ‫هه‌ستێكی زۆر ناخۆشم‬ ‫ه��ه‌ی��ه‌‪ ،‬ه��ه‌ت��ا ت�ه‌ل�ه‌ف��ۆن��م‬ ‫بۆ م��اڵ�ه‌وه‌ ك���ردووه‌ گوێم‬ ‫له‌گریانی منداڵه‌كه‌م بووه‌‪".‬‬

‫ژماره ‪ ،68‬دووشه‌مم ‌ه‪2010/7/5 ،‬‬

‫‪3‬‬

‫كاسیاس پاراگوایی كرد‌ه قوربانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‬ ‫ئ��ی��ك �ه‌ر ك��اس��ی��اس��ی گۆڵچ ‌‬ ‫ی‬ ‫ه���ه‌ڵ���ب���ژارده‌ی‌ ئ��ی��س��پ��ان��ی��ا‪،‬‬ ‫گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و لێدانی‌ سزایه‌ی‌‬ ‫ك �ه‌ ك����اردۆزی پ��اراگ��وای��ی‬ ‫ل �ه‌ی��اری‌ ه�ه‌ڵ��ب��ژارده‌ك�ه‌ی‌‌و‬ ‫ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی‌ پ��اراگ��وای‪،‬‬ ‫ئ �ه‌ن��ج��ام��ی��دا‪ ،‬ب��ه‌دی��اری‌‬ ‫پ���ێ���ش���ك���ه‌ش���ی س����ارا‬ ‫ك���ارب���ۆن���ێ���رۆی كچه‌‬ ‫رۆژنامه‌نوسی هاوڕێی‬ ‫كرد‪.‬‬

‫پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌دوا یاری‌ هه‌ڵبژارده‌ ‌‬ ‫ی‬ ‫واڵت���ه‌ك���ه‌ی‌و ه��ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی‌ پ��اراگ��وای‬ ‫له‌قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی مۆندیالدا‪،‬‬ ‫ئیكه‌ر كاسیاسی گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئیسپانیا لێدانێكی‌ سزای‌ گێرایه‌وه‌‪ ،‬چاوی‌‬ ‫كامێرا دیمه‌نێكیان ت��ۆم��ارك��ردووه‌ كه‌‬ ‫كاسیاس پاش هه‌ستانه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی‌‬ ‫لێدانه‌ سزاكه‌ هێما بۆ هاوڕێكه‌ی‌ ده‌كات‌و‬ ‫گێڕانه‌وه‌كه‌ی‌ به‌دیاری‌ پێشكه‌ش ده‌كات‪،‬‬ ‫كه‌ له‌وساته‌دا سارا كاربۆنێرۆی‌ هاوڕێی‌‬ ‫له‌خۆشیدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت‪.‬‬

‫ئیكه‌ر كاسیاسی‌ گۆڵچی‌ هه‌ڵبژارده‌ ‌‬ ‫ی‬ ‫ئیسپانیا ل �ه‌ج��ام �ی‌ ك��ی��ش��وه‌ره‌ك��ان �ی‌‬ ‫راب��ردووه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ س��ۆزداری‌ له‌گه‌ڵ‬ ‫ئه‌م كچه‌ رۆژنامه‌نوسه‌دا هه‌یه‌و له‌سه‌ره‌تای‌‬ ‫ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا چه‌ند جارێك داواكرا‬ ‫ئه‌م رۆژنامه‌نوسه‌ له‌هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیا‬ ‫دوربخرێته‌وه‌‪ ،‬كه‌ به‌بۆچوونی‌ زۆرێ��ك‬ ‫له‌شاره‌زایان‪ ,‬ئه‌م كچه‌ هۆكاری‌ خراپی‬ ‫ئاستی‌ ك��اس��ی��اس ب���ووه‌ ل �ه‌س �ه‌ره‌ت��ای‌‬ ‫پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا‪ ،‬ب �ه‌اڵم ئه‌م بۆچوونه‌‬ ‫له‌الیه‌ن كاسیاسه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌‪.‬‬

‫مالۆدا‪ :‬تا ئێستاش رێز له‌یاریزانانی به‌ڕازیل نه‌گیرا‬ ‫خه‌مم هه‌یه‌‬ ‫فلۆرێنت مالۆدای هێرشبه‌ری‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا‪ ،‬رایگه‌یاند كه‌‬ ‫تائێستاش خه‌فه‌تی كرانه‌ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫پێشوه‌ختی هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی‬ ‫ل�ه‌م��ۆن��دی��ال ب��ه‌ری��ن��ه‌داوه‌‪ .‬له‌میانی‬ ‫لێدوانێكیدا ب��ۆ رۆژن���ام���ه‌ی لیكیبی‬ ‫واڵته‌كه‌ی‪ ،‬فلۆرێنت مالۆدی هێرشبه‌ری‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند ك ‌ه تا‬ ‫ئێستا خه‌فه‌تی كرانه‌ده‌ره‌وه‌ی پێشوه‌ختی‬ ‫ه��ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی واڵت���ه‌ك���ه‌ی له‌مۆندیالی‬

‫ئه‌فریقای باشوور به‌رینه‌داوه‌و ب��ه‌رده‌وام‬ ‫بیری لێده‌كاته‌وه‌‪ .‬یاریزانی ناوبراو ئه‌وه‌شی‬ ‫راگه‌یاند ك ‌ه رۆژان �ه‌و به‌به‌رده‌وامی بیر له‌و‬ ‫كاره‌سات ‌ه ده‌كاته‌و‌ه ك ‌ه به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫واڵته‌كه‌یدا هات كاتێك نه‌یتوانی له‌قۆناغی‬ ‫یه‌كه‌مدا سه‌ربكه‌وێت‪ .‬وتیشی "مۆندیالی‬ ‫ئه‌فریقای باشوور ناخۆشترین رۆژانی ته‌مه‌نی‬ ‫منبوون‪ ،‬هیوادارم هه‌رگیز ئه‌و شكستانه‌‬ ‫دووب���ار‌ه نه‌بنه‌وه‌و جارێكی تر فه‌ڕه‌نسا‬ ‫دوچاری شكستی له‌و جۆر‌ه نه‌بێته‌وه‌‪".‬‬

‫شاندی هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیل گه‌یشته‌وه‌‬ ‫فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ریۆدی جانیریۆو‬ ‫له‌و فرۆكه‌خانه‌یه‌ پێشوازیه‌كی‌ ساردوو‬ ‫سڕیان لێكرا‪ .‬له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌وه‌یاندا بۆ‬ ‫خاكی واڵته‌كه‌یان‪ ،‬تیمێكی‌ تایبه‌تی‌ پۆلیس‬ ‫گه‌یشته‌ شوێنه‌كه‌و ئه‌و هانده‌ره‌ توڕانه‌ی‌‬ ‫دورخسته‌وه‌ كه‌ بۆ سه‌رزه‌نشتكردنیان‬ ‫ل �ه‌ف��رۆك �ه‌خ��ان �ه‌ ئ��ام��اده‌ب��وون‪ .‬به‌پێی‬ ‫سه‌رچاوه‌كان‪ ،‬پیاوانی‌ پۆلیس هه‌ستا‬ ‫به‌دوورخستنه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌نوسان‪ ،‬كه‌‬ ‫ئ �ه‌م �ه‌ش ل �ه‌ژێ��ر ئ��ام��ۆژگ��اری‌ س�ه‌رۆك�ی‌‬ ‫شانده‌كه‌دابوو‪ ،‬كه‌ رایگه‌یاند‪ ،‬هیچ یه‌كێك‬ ‫له‌یاریزانه‌كان نایانه‌وێت لێدوان بده‌ن بۆ‬

‫رۆژنامه‌نوسان‪ .‬ئه‌میركۆ فاریای‌ سه‌رۆكی‌‬ ‫شاندی‌ به‌ڕازیل به‌رۆژنامه‌نوسانی‌ راگه‌یاند‬ ‫"شانده‌كه‌ به‌درێژایی رێگه‌ بێده‌نگیه‌كی‌‬ ‫زۆر ترسناك گرتبوونی‌ به‌شێوه‌یه‌ك هیچ‬ ‫كه‌سێك تابه‌ڕازیل قسه‌یه‌كی‌ نه‌كردووه‌‪".‬‬ ‫ب��ه‌ر له‌گه‌شته‌كه‌یان جولیۆ سیزاری‌‬ ‫گۆڵچی‌ به‌ڕازیل به‌رۆژنامه‌نوسانی‌ راگه‌یاند‬ ‫"نزیكه‌ی‌ سێ س��اڵ‌و نیوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م‬ ‫هه‌ڵبژارده‌و راهێنه‌ره‌دا له‌ئاسوده‌یییه‌كی‌‬ ‫ت�ه‌واودام‌و گه‌یشتبومه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی‌ ئه‌م‬ ‫هه‌ڵبژارده‌یه‌ پ��اش ‪ 8‬س��اڵ ده‌توانێت‬ ‫خۆشی بخاته‌ دڵی‌ هه‌وادارانیه‌وه‌‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫هانده‌رانی‌ به‌ڕازیلمان دڵشكاو جێهێشت‪.‬‬

‫راهێنه‌ری ئیسپانیا‪ ،‬ئه‌ڵمانیا ده‌ترسێنێت بریشیا چاوی له‌ریكێلمیی ‌ه‬

‫به‌به‌شداریپێكردنی‬ ‫فرناندۆ تۆرێس له‌یاری‬ ‫داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‪،‬‬ ‫راه��ێ��ن�ه‌ری ه�ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی‬ ‫ئ���ی���س���پ���ان���ی���ا‪ ،‬ت���رس‬ ‫ده‌خاته‌ دڵی یاریزانانی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا‬ ‫ڤیسینتی‌ دیل بۆسكی‌‬ ‫راهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیا‬ ‫له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژن��ام �ه‌وان��ی��دا‬ ‫رای��گ �ه‌ی��ان��د "ئ���ه‌و متمانه‌یه‌ی‌‬ ‫به‌فیرناندۆ تۆرێس بۆم دروستبووه‌‬ ‫ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جامی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌‬ ‫ئه‌وروپای‌ ‪ ، 2008‬ته‌واوی‌ بڕوام به‌و‬ ‫یاریزانه‌ هه‌یه‌و به‌ته‌نها وه‌ستانی‌‬ ‫له‌یاریگادا ئارامیم پێده‌به‌خشێت‪".‬‬ ‫دی���ل ب��ۆس��ك�ی‌ ه���ه‌واداران���ی‌‬ ‫ه��ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی‌ ئیسپانیاو ئ�ه‌و‬ ‫ی��اری��زان�ه‌ش��ی دڵ��ن��ی��اك��رده‌وه‌ كه‌‬ ‫ه �ه‌رگ��ی��ز ب��ه‌ه��ۆی‌ گ���ۆڵ ت��ۆم��ار‬ ‫ن���ه‌ك���ردن���ه‌وه‌ م��ت��م��ان��ه‌ی ب��ه‌و‬ ‫یاریزانه‌ له‌ده‌ستنادات‌و له‌یاری‌‬

‫چوارشه‌مه‌شدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا‬ ‫به‌بنه‌ره‌تی‌ پشتی‌ پێده‌به‌سترێت‪.‬‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی‌‬ ‫راهێنه‌ره‌كه‌ی‌‬ ‫ئیسپانیا راشیگه‌یاند "ناكرێت‬ ‫ی��اری��زان��ێ��ك بڕوخێنیت ب��ه‌وه‌ی‌‬ ‫له‌یارییه‌ك یان دوان��دا گۆڵت بۆ‬ ‫ناكات‪ ،‬تۆرێس هێنده‌ی‌ پێشكه‌ش‬ ‫به‌ئیسپانیا كردووه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی‌‬ ‫ئ �ه‌و یاریزانه‌ ب �ه‌ك��ران �ه‌ده‌ره‌وه‌ی‌‬ ‫ئیسپانیاش له‌كه‌ی‌ تێناكه‌وێت‪،‬‬ ‫بۆیه‌ وه‌ك پێشتر وتومه‌و ئێستاش‬ ‫ی ده‌كه‌مه‌وه‌ تۆرێس‌و ئه‌و‬ ‫دوب��اره‌ ‌‬ ‫یاریزانانه‌ی‌ كه‌ بانگمكردون ته‌واو‬ ‫جێگه‌ی‌ باوه‌ڕمن‌و به‌دڵنیایشه‌وه‌‬ ‫له‌كۆتایدا خۆشی بۆ دڵی‌ هه‌موو‬ ‫ئیسپانیه‌كان ده‌هێننه‌وه‌‪".‬‬ ‫تۆرێس له‌یاری كۆتایی جامی‬ ‫ن �ه‌ت �ه‌وه‌ك��ان��ی ئ��ه‌وروپ��ای ‪2008‬‬ ‫توانی تاكه‌ گۆڵی سه‌ركه‌وتن بۆ‬ ‫ئیسپانیا تۆماربكات‌و هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئه‌ڵمانیا له‌به‌ده‌ستهێنانی نازناوی‬ ‫پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ دووربخاته‌وه‌‪.‬‬

‫مانچسته‌ر بیری فۆرالن ده‌كات‬ ‫یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی بیری دیگۆ فۆرالنی ئۆرۆگوایی‌و هێرشبه‌ری‬ ‫یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌كات‌و له‌فرۆشتنی ئه‌و یاریزان ‌ه په‌شیمانه‌‪.‬‬ ‫رینیی ‌ه میولنستینی یه‌كێك له‌هاوكارانی سێر ئه‌لێكس فێرگسۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی‬ ‫مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند ك ‌ه فێرگسۆنی راهێنه‌ر له‌فرۆشتنی دیگۆ‬ ‫فۆرالنی ئۆرۆگوایی په‌شیمانه‌و خوازیاری ئه‌وه‌ی ‌ه ئه‌و یاریزان ‌ه بگه‌ڕێته‌و‌ه ریزه‌كانی‬ ‫یانه‌كه‌ی‪ .‬به‌پێی وته‌ی ناوبراو‪ ،‬فێرگسۆن رایگه‌یاندوو‌ه ئێستا حه‌ز به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‬ ‫فۆرالن ده‌كات‌و ده‌یه‌وێت جارێكی تر بهێنێته‌و‌ه ژێر ركێفی خۆی‪ ،‬ئه‌ویش به‌و پێیه‌ی‬ ‫ئه‌و یاریزان ‌ه توانیویه‌تی له‌مۆندیال ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات‪ .‬فۆرالن پێشتر‬ ‫له‌ریزه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد یاری ده‌كردو به‌بڕی ‪ 6‬ملیۆن یۆرۆ به‌یانه‌ی‬ ‫ڤیاڕیاڵی ئیسپانی فرۆشراو پاش به‌سه‌ربردنی ‪ 3‬وه‌رز له‌و یانه‌یه‌‪ ،‬وه‌رزی‬ ‫پێشووتر په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌دریدی هه‌مان واڵته‌و‌ه كرد‪.‬‬

‫‪forlan‬‬

‫یانه‌ی‌ بریشیای‌ ئیتاڵی‌ له‌هه‌وڵی‌ په‌لكێشكردنی‌‬ ‫خوان رۆمان ریكیلمی‌ ئه‌رجه‌نتینیدایه‌و پێده‌چێت ئه‌و‬ ‫یاریزانه‌ش داوای یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ قبوڵ بكات‪.‬‬ ‫پاشئه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ بریشیای‌ ئیتاڵی‌ خۆی‌‬ ‫گه‌یانده‌وه‌ كێبڕكێكانی‌ خولی‌ كاڵچۆی‌ واڵته‌كه‌ی‪،‬‬ ‫ئیداره‌ی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت چه‌ند یاریزانێكی‌‬ ‫به‌توانا بكڕن‌و ل��ه‌وه‌رزی‌ ئه‌مساڵی‌ خوله‌كه‌دا ببنه‌‬ ‫ژماره‌یه‌كی‌ گران‪ .‬له‌مباره‌وه‌ راپۆرته‌ هه‌واڵییه‌كان ئاماژه‌‬ ‫به‌وه‌ده‌ده‌ن كه‌ ئیداره‌ی‌ بریشیا په‌یوه‌ندیان به‌خوان رۆمان‬ ‫ریكیلمیه‌وه‌ ك��ردووه‌و گرێبه‌ستێكیان پێشكه‌ش ك��ردووه‌‬ ‫كه‌ نرخه‌كه‌ی‌ تائێستا نه‌زانراوه‌‪ .‬راپۆرته‌كان ئاماژه‌شیان‬ ‫به‌وه‌داوه‌ دوورنیه‌ ریكیلمی‌ به‌رازیبوون وه‌اڵمی‌ داواكه‌ی‌ یانه‌ی‌‬ ‫بریشیا بداته‌وه‌‪ ،‬ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ گه‌وره‌یی ئه‌م یان ‌ه ئیتاڵیه‌ كه‌‬ ‫له‌سه‌ره‌تای‌ سه‌ده‌ی‌ نوێوه‌ رۆبێرتۆ باجیۆ له‌ریزه‌كانیدا بووه‌و‬ ‫خزمه‌تی‌ زۆری‌ به‌م یانه‌یه‌ كردووه‌‪.‬‬ ‫پێشتریش ریكیلمی‌ كه‌ مانگی‌ رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‬ ‫یانه‌ی‌ بۆكاجۆنیۆرزدا كۆتاییهات چه‌ندجارێك ئاره‌زووی‌ خۆی‌ بۆ‬ ‫یاریكردن له‌كێبڕكێكانی‌ خولی‌ ئیتاڵیدا ده‌ربڕیووه‌‪.‬‬ ‫یانه‌ی‌ بریشیای‌ ئیتاڵی‌ به‌خاوه‌نی‌ هێڵێكی‌ به‌رگری‌ پۆاڵین‬ ‫ناسراوه‌‪ ،‬به‌اڵم گه‌وره‌ترین كێشه‌ له‌وه‌رزی‌ رابردوودا توشیان هات‬ ‫نه‌بوونی‌ دروستكه‌رێكی‌ یاری‌ خاوه‌ن ئه‌زموون بوو‪ ،‬كه‌ دوورنیه‌‬ ‫به‌هاتنی‌ ریكیلمی‌ ئه‌و گرفته‌شیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن‪.‬‬

‫تۆرێ ئاسوده‌یه‌‬ ‫یایا تۆرێی كۆتدیڤواری‌و یاریزانی نوێی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی‪ ،‬به‌چوونه‌‬ ‫پاڵ براكه‌ی خۆشحاڵ‌و ئاسوده‌یه‌و پێیوایه‌ خه‌ونه‌كه‌ی به‌دیهاتووه‌‪.‬‬ ‫پاش په‌یوه‌ندیكردنی به‌یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی‪ ،‬یایا تۆرێی‬ ‫كۆتدیڤواری‌و یاریزانی پێشووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند‬ ‫كه‌ خۆشحاڵه‌به‌وه‌ی چووه‌ته‌ پاڵ كۆلۆ تۆرێی برایی‌و له‌یانه‌ نوێكه‌یدا له‌پاڵ‬ ‫براكه‌یدا یاری ده‌كات‪ .‬یاریزانی ناوبراو له‌میانی لێدوانێكیدا رایگه‌یاند كه‌‬ ‫هه‌میشه‌‬ ‫خه‌ونی به‌وه‌وه‌ دیووه‌ له‌گه‌ڵ براكه‌ی پێكه‌وه‌ یاری بكه‌ن‌و له‌یه‌ك یانه‌دا‬ ‫بن‪ .‬وتیشی "ئێستا زۆر ئاسوده‌م كه‌ چووه‌مه‌ته‌ پاڵ براكه‌م‪ ،‬پێمواییه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و‬ ‫حه‌زو ئاواته‌ بوو كه‌ هه‌میشه‌ بۆ به‌دیهێنانی بیرم لێده‌كرده‌وه‌‪.‬‬ ‫ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئومێدی زۆره‌ بۆ وه‌رزی نوێ له‌گه‌ڵ براكه‌یدا ئاستێكی‬ ‫به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن‌و سه‌رنجی جیهان به‌الی خۆیاندا رابكێشن‪.‬‬

‫‪toure‬‬


‫مارادۆنا‪ :‬ئه‌ڵێی محمه‌د كالی لێیداوم‬

‫ژماره ‪ ،68‬دووشه‌مم ‌ه‪2010/7/5 ،‬‬

‫دیگۆ مارادۆنای راهێنه‌ری‬ ‫ه���ه‌ڵ���ب���ژارده‌ی ئ �ه‌رج �ه‌ن��ت��ی��ن‬ ‫پێیوایه‌ شكستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‬ ‫هاوشێوه‌ی لێدانه‌كانی محه‌مه‌د‬ ‫عه‌لی كالی یاریزانی پێشووی‬ ‫بۆكسێنه‌‪.‬‬

‫‪2‬‬

‫به‌پێی هه‌واڵێكی رادیۆی‬ ‫بی بی سی‪ ،‬دیگۆ مارادۆنای‬ ‫راه��ێ��ن��ه‌ری ه��ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی‬ ‫ئه‌رجه‌نتین رای��گ�ه‌ی��ان��دووه‌‬ ‫كه‌ شكستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‬ ‫ب���ه‌رام���ب���ه‌ر ئ��ه‌ڵ��م��ان��ی��ا‪،‬‬

‫هاوشێوه‌ی ئه‌و لێدانانه‌یه‌ كه‌‬ ‫محه‌مه‌د عه‌لی كالی یاریزانی‬ ‫پێشووی بۆكسێن ئاڕاسته‌ی‬ ‫ركابه‌ره‌كانی ده‌كرد‪.‬‬ ‫مارادۆنا رایگه‌یاندووه‌ كه‌‬ ‫شكستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی زۆر‬

‫ئازاری پێداوه‌و هه‌رگیز له‌یادی‬ ‫ن��اك��ات‪ ،‬له‌كاتێكدا چاوه‌ڕێی‬ ‫بردنه‌وه‌ی كردووه‌‪.‬‬ ‫ئ���ام���اژه‌ی ب���ه‌وه‌ش���داوه‌‬ ‫ك�ه‌ ب��ۆ وازهێنانی له‌ئه‌ركی‬ ‫راهێنه‌رایه‌تی‪ ،‬راوێ��ژ له‌گه‌ڵ‬ ‫خێزانه‌كه‌ی ده‌ك���ات‌و دوات��ر‬ ‫ب���ڕی���اری ی���ه‌ك�ل�اك���ه‌ره‌وه‌‬ ‫له‌وباره‌وه‌ ده‌دات‪.‬‬

‫برینی ئه‌رجه‌نتینی كوالنده‌وه‌‬

‫كلۆزه‌‪ :‬ئه‌ڵمانیای ئێستا زۆر به‌هێزه‌‬ ‫میرۆسالڤ كلۆزه‌ی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا‪،‬‬ ‫پێیوایه‌ ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی واڵت��ه‌ك��ه‌ی له‌ئاستێكی ب��ه‌رزدای��ه‌و‬ ‫ئه‌رجه‌نتین‌و ئینگلته‌رای به‌دوو هه‌ڵبژارده‌ی الواز له‌به‌رده‌م‬ ‫ئه‌ڵمانیا له‌قه‌ڵه‌مدا‪.‬‬ ‫له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا میرۆسالڤ كلۆزه‌ی‬ ‫هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫واڵته‌كه‌ی گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه‌و له‌چاو سااڵنی‬ ‫پێشوو ئاستی به‌ره‌و پێشترچووه‌‪.‬‬ ‫یاریزانی ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ یاری داهاتوویان‬ ‫به‌رامبه‌ر ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی ئیسپانیا به‌هێزو ق��ورس ده‌بێت‌و‬ ‫راشیگه‌یاند كه‌ ه�ه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین‌و ئینگلته‌را‬ ‫ئاستی ئه‌ڵمانیایان نییه‌و له‌به‌هێزیدا ناگه‌نه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئیسپانیا‪.‬‬ ‫ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ناكرێت یاری داهاتوویان به‌راورد‬ ‫بكرێت به‌یاری هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین‪،‬‬ ‫ئه‌ویش به‌و پێیه‌ی ئیسپانیا به‌هێزتره‌ له‌ئه‌رجه‌نتین‪.‬‬ ‫دوپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بۆ سه‌رخستنی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت‪ ،‬نه‌ك تۆماركردنی گۆڵ‌و‬ ‫ركابه‌ریكردنی یاریزانانی پێشووی مۆندیال‪.‬‬ ‫ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌و پرسیارانه‌ی كه‌ ئاڕاسته‌ی‬ ‫یاریزانی ناوبراو كراوه‌‪:‬‬ ‫پرسیار‪ :‬كلۆزه‌ توانی دوو گۆڵ له‌ئه‌رجه‌نتین بكات‌و له‌و‬ ‫ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ به‌مۆله‌ری هاونیشتمانی گه‌یشته‌وه‌و نزیكه‌ له‌وه‌ی‬ ‫به‌رۆناڵدۆی به‌ڕازلیش بگاته‌وه‌‪ ،‬هه‌ستت چۆنه‌ بۆ ئه‌وه‌؟‬ ‫كلۆزه‌‪ :‬گۆڵ تۆماركردن هه‌ستێكی جیاواز الی یاریزان‬ ‫دروستده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێتوو په‌یوه‌ست بێت به‌مێژووه‌وه‌‪،‬‬ ‫ئه‌وه‌ بۆ من گه‌وره‌ییه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین گۆڵ بكه‌م‌و ناوم‬

‫بچێته‌ مێژووه‌وه‌‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬كلۆزه‌ متمانه‌ی هه‌یه‌ گۆڵی زیاتر تۆماربكات؟‬ ‫كلۆزه‌‪ :‬هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ ده‌ده‌م‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬كلۆزه‌ یاری بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ناوی بخاته‌ مێژووه‌وه‌و‬ ‫به‌رۆناڵدۆ بگاته‌وه‌‪ ،‬یان هه‌ڵبژارده‌كه‌ی سه‌ربخات؟‬ ‫كلۆزه‌‪ :‬نه‌خێر‪ ،‬یاریكردنی من بۆ ركابه‌ریكردنی یاریزانانی‬ ‫پێش خۆم نییه‌‪ ،‬هه‌موو یارییه‌ك به‌گیانی خزمه‌تكردن بۆ‬ ‫نیشتمان‌و هه‌ڵبژارده‌كه‌م به‌شداری ده‌ك�ه‌م‌و هیچ ئامانجێكم‬ ‫نییه‌و نامه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندی خۆم پێشبخه‌م‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬بۆ یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ت چیت‬ ‫هه‌یه‌‪ ،‬كه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی قورسه‌؟‬ ‫كلۆزه‌‪ :‬یاری داهاتوومان زۆر قورسه‌‪ ،‬بۆیه‌ پێویسته‌ به‌باشی‬ ‫خۆمانی بۆ ئاماده‌بكه‌ین‪ ،‬ئه‌م یارییه‌ له‌یاری قۆناغه‌كانی تر‬ ‫جیاوازه‌و ئاماده‌كاری باشی ده‌وێت‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬به‌ڕای كلۆزه‌ ئاستی ئیسپانیا له‌م مۆندیاله‌دا له‌‬ ‫چ پله‌یه‌كدایه‌؟‬ ‫كلۆزه‌‪ :‬ئیسپانیا ئاستێكی به‌رزی هه‌یه‌و زۆر له‌ئه‌رجه‌نتین‌و‬ ‫ئینگلته‌را به‌هێزتره‌‪ ،‬ئێمه‌ توانیمان ئ��ه‌وان تێپه‌ڕینین‌و‬ ‫له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بیانكه‌ینه‌ده‌ره‌وه‌‪ ،‬بۆ ئیسپانیاش ئه‌ركێكی‬ ‫قورسمان له‌پێشه‌و ئاسان نییه‌ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ به‌ئاسانی‌و‬ ‫هاوشێوه‌ی ئه‌رجه‌نتین‌و ئینگلته‌را بكرێته‌ده‌ره‌وه‌‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬پێتوانییه‌ ئیسپانیا هاوشێوه‌ی یاری كۆتایی یۆرۆی‬ ‫‪ 2008‬سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستبهێنێت؟‬ ‫كلۆزه‌‪ :‬ناكرێت به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و یارییه‌و یاری ئێستامان‬ ‫بكرێت‪ ،‬هه‌روه‌كچۆن ناكرێت به‌راوردی یاری نێوانمان له‌گه‌ڵ‬ ‫ئه‌رجه‌نتین له‌مۆندیالی ‪‌2006‬و ‪ 2010‬بكرێت‪ ،‬هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌‬ ‫گۆڕانكاری زۆریان به‌سه‌ردا هاتووه‌‪ ،‬یاریزانی جۆراوجۆر له‌هه‌ردوو‬

‫بێكهام‪ :‬ئه‌ڵمانیا شایسته‌بوو‬ ‫دێڤید بێكهامی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را‪ ،‬پێیوایه‌‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی شیاوی ئه‌و شكسته‌بووه‌ كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی‬ ‫ئه‌ڵمانییه‌كان دوچاری هات‪ .‬له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دێڤید‬ ‫بێكهامی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌‬ ‫خۆشحاڵه‌ به‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی بگرێته‌‬ ‫ئه‌ستۆو دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ بۆ خزمه‌تكردنی واڵته‌كه‌ی چاوه‌ڕێی فه‌رمانه‌‪.‬‬ ‫ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌زی به‌وه‌ هه‌یه‌ ببێته‌‬ ‫راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی‪ ،‬به‌اڵم له‌ئێستادا ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی‬ ‫تێدانییه‌و ده‌یه‌وێت وه‌ك یاریزان بمێنێته‌وه‌‪.‬‬ ‫له‌باره‌ی كرانه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی‪،‬‬ ‫بێكهام وت��ی "ئینگلته‌را شیاوی دۆڕان بوو‪،‬‬ ‫یاریزانانی ئاستێكی زۆر خراپیان هه‌بوو‪،‬‬ ‫په‌یوه‌ندی به‌راهێنه‌ره‌وه‌ نه‌بووه‌ پێچه‌وانه‌ی‬ ‫ئه‌وه‌ی زۆرێك وای بۆده‌چن‪".‬‬ ‫ئ��ام��اژه‌ی ب��ه‌وه‌ش��دا ك �ه‌ به‌شكستی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی نیگه‌ران بووه‌و‬ ‫راشیگه‌یاند كه‌ هه‌رگیز چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی‬ ‫نه‌كردووه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌وره‌یه‌ شكست‬ ‫بهێنن‪.‬‬

‫تێڤێز‪ :‬هیچ پاساوێكمان نییه‌‬

‫هه‌ڵبژارده‌كه‌ هه‌یه‌‪ ،‬راسته‌ ئیسپانیا‬ ‫تائێستا پارێزگاری له‌ئاستی خۆی‬ ‫ك��ردووه‌و له‌كیشوه‌ری ئه‌وروپادا‬ ‫سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫پێمواییه‌ ئێمه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی‬ ‫زۆر باش گۆڕانكاریمان به‌سه‌ردا‬ ‫هاتووه‌‪.‬‬ ‫پ���رس���ی���ار‪ :‬ب���ردن���ه‌وه‌ی‬ ‫ئیسپانیا ل��ه‌پ��اراگ��وای��ی ب�ه‌و‬ ‫ئه‌نجامه‌‪ ،‬هانده‌رێك نییه‌ بۆ ئێوه‌‬ ‫كه‌ ترستان ل �ه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌‬ ‫نه‌مێنێت؟‬ ‫كلۆزه‌‪ :‬ئێمه‌ ترسمان له‌هیچ‬ ‫ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی �ه‌ك نییه‌‪ ،‬ب �ه‌اڵم‬ ‫ده‌ڵێین ئیسپانیا زۆر به‌هێزه‌‪،‬‬ ‫ئه‌و یارییه‌ی كه‌ ئیسپانیا له‌گه‌ڵ‬ ‫پ��اراگ��وای��ی ئه‌نجامیدا‪ ،‬ئ �ه‌وه‌ی‬ ‫ده‌رخ��س��ت كه‌ ئ�ه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌‬ ‫تادوا ساته‌كانی یاری ناوه‌ستێت‪،‬‬ ‫ه���ه‌وڵ���ی خ���ۆی ده‌دات‌و تا‬ ‫ت��ۆم��ارك��ردن��ی س��ه‌رك��ه‌وت��ن‪،‬‬ ‫بۆیه‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌‬ ‫چاودێری وردی یاریزانانیان‬ ‫بكه‌ین‪ ،‬ده‌بێت له‌و یارییه‌وه‌‬ ‫خاڵی الوازی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌‬ ‫بزانین‪.‬‬

‫رۆناڵدینیۆ‬ ‫قه‌ڵه‌و بووه‌‬

‫ب��ه‌ه��ۆی راب����وواردن����ی ل����ه‌راده‌ب����ه‌ده‌رو‬ ‫به‌شدارینه‌كردنی له‌مۆندیال‪ ،‬رۆناڵدینیۆی‬ ‫به‌ڕازیلی‌و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌ی سی میالنی‬ ‫ئیتاڵی كێشی زیادی كردووه‌و قه‌ڵه‌و بووه‌‪.‬‬ ‫رۆژنامه‌كانی به‌ڕازیل وێنه‌یه‌كی رۆناڵدینیۆی‬ ‫ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان‌و یاریزانی‬ ‫ئێستای ی��ان��ه‌ی ئ���ه‌ی س��ی م��ی�لان��ی ئیتاڵیان‬ ‫باڵوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و یاریزانه‌‬ ‫كێشی زیادی كردووه‌و قه‌ڵه‌و بووه‌‪.‬‬ ‫به‌پێی سه‌رچاوه‌كان رۆناڵدینیۆ له‌و وێنه‌یه‌دا كه‌‬ ‫له‌یه‌كێك له‌كه‌ناراوه‌كانی واڵته‌كه‌ی گیراوه‌‪ ،‬ورگی‬ ‫په‌یداكردووه‌و كێشی زۆر زیادی كردووه‌‪.‬‬ ‫له‌الیه‌كی تره‌وه‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی‬ ‫ئه‌وه‌یان باڵوكرده‌وه‌ كه‌ رابوواردنی له‌راده‌به‌ده‌ری‬ ‫ئه‌و یاریزانه‌و بێ به‌شبوونی له‌مۆندیال‪ ،‬هۆكاری‬ ‫سه‌ره‌كییه‌‪ ،‬به‌تایبه‌ت ئه‌و یاریزانه‌ كه‌ له‌ئێستادا‬ ‫له‌واڵته‌كه‌ی له‌پشوودایه‌و له‌چاودێری یانه‌كه‌ی‬ ‫دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌‪.‬‬

‫رۆناڵدۆ ده‌بێت به‌باوك‬

‫كارلۆس تێڤێزی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین پێیوایه‌ كرانه‌ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی له‌مۆندیال‪ ،‬بۆ ئاستنزمی یاریزانان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‪.‬‬ ‫سایتی یۆرۆ سپۆرت لێدوانێكی كارلۆس تێڤێزی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئه‌رجه‌نتینی باڵوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كرانه‌ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی له‌مۆندیال‪ ،‬په‌یوه‌ندی به‌ئاستنزمی یاریزانانه‌وه‌ هه‌یه‌‪.‬‬ ‫به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌‪ ،‬تێڤێز رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌و یارییه‌ی به‌رامبه‌ر‬ ‫ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامیانداوه‌‪ ،‬ئاستێكی زۆر نزمیان پێشكه‌شكردووه‌و ئه‌وه‌ش‬ ‫بووه‌ته‌ هۆی شكستیان‪ .‬ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هیچ پاساوێك بۆ‬ ‫كرانه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رجه‌نتین نییه‌‪ ،‬ته‌نها ئاستنزمی یاریزانان نه‌بێت‪.‬‬ ‫ئه‌وه‌شی وتووه‌ "هێنده‌ خراپ یاریمان كرد‪ ،‬یاریزانانی ئه‌ڵمانیا هیچ‬ ‫بوارێكیان پێنه‌داین‪ ،‬بۆیه‌ دوچاری شكست بووین‪".‬‬

‫‪tevez‬‬

‫كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌بێت‬ ‫به‌باوك‌و هه‌واڵی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت‪.‬‬ ‫رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی له‌هه‌واڵێكیدا ئه‌وه‌ی باڵوكرده‌وه‌ كه‌ كریستیانۆ‬ ‫رۆناڵدۆی پرتوگالی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی باڵوكردووه‌ته‌وه‌ به‌مزووانه‌ ده‌بێت به‌باوك‌و‬ ‫له‌كچه‌ هاوڕێیه‌كی منداڵی ده‌بێت‪.‬‬ ‫به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌‪ ،‬رۆناڵدۆ ئ �ه‌وه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ ناوی دایكی‬ ‫منداڵه‌كه‌ی ئاشكرابكات‌و ته‌نها ئه‌وه‌ی باڵوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت به‌باوك‌و‬ ‫منداڵه‌كه‌شی كوڕه‌‪.‬‬ ‫پێشتر رۆناڵدۆ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو كه‌ حه‌زده‌كات ببێت به‌باوك‌و بۆ‬ ‫ئه‌وه‌ش داوای له‌یه‌كێك له‌كچه‌ هاوڕێكانی كردووه‌ له‌به‌دیهێنانی ئه‌و حه‌زه‌ی‬ ‫هاوكاری بكات‪.‬‬

‫‪ronaldo‬‬


‫‪No. 68‬‬

‫دووشه‌ممه‌‪2010/7/5 ،‬‬

‫ی تێلیگراف‬ ‫ی سول ‌‬ ‫خاوه‌نی ئیمتیاز‪ :‬كۆمپانیا ‌‬ ‫سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن‪ :‬ئیدریس عومه‌ر‬ ‫به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی‪ :‬لوقمان عومه‌ر‬

‫لۆف خۆبه‌خشه‌‬

‫مه‌عاز فه‌رحان‬

‫‪www.destur.net‬‬ ‫‪yary@destur.net‬‬

‫خزێره‌و كاكاو دووركه‌وتنه‌وه‌‬

‫راهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا به‌بێ به‌رامبه‌ر كار ده‌كات‌و‬ ‫ی‬ ‫یه‌كێتی‌ تۆپی پێی‌ ئه‌و واڵته‌ش بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ موچه‌یه‌ك ‌‬ ‫بۆ ببڕێته‌وه‌‪.‬‬ ‫پاشئه‌وه‌ی‌ له‌ ‪ 30‬مانگی‌ رابردوودا گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‬ ‫ی‬ ‫یه‌كێتی‌ تۆپی پێی‌ ئه‌ڵمانیا كۆتاییهات‪ ،‬له‌ئێستادا یواكیم لۆڤ ‌‬ ‫ی‬ ‫راهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا به‌پێی‌ گرێبه‌ست هیچ موچه‌یه‌ك ‌‬ ‫نیه‌و یه‌كێتی‌ تۆپی پێی‌ ئه‌ڵمانیاش ده‌یه‌وێت موچه‌یه‌كی‌ بۆ‬ ‫ببڕێته‌وه‌‪.‬‬ ‫پێش مۆندیال یواكیم لۆڤی‌ راهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیاو‬ ‫یه‌كێتی‌ تۆپی پێی‌ ئ�ه‌و واڵت��ه‌‪ ،‬نه‌گه‌یشتن ‌ه‬ ‫رێكه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی نێوانیان‪،‬‬ ‫ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وباوه‌ڕه‌ی‌ كه‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‬ ‫پێی‌ ئه‌ڵمانیا هه‌یبوو‪ ،‬به‌وه‌ی متمانه‌یان نه‌بوو‬ ‫ی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ به‌هۆی‌ بانگێشتنه‌كردن ‌‬ ‫فرینگزو كۆرانی‌‌و پاشانیش پێكانی‌ مایكڵ باالك‬ ‫بگاته‌ قۆناغێكی‌ باش له‌مۆندیالدا‪ ،‬به‌اڵم زیره‌كی‌ ئه‌م‬ ‫راهێنه‌ره‌ وایكرد له‌ئێستادا به‌باشترین راهێنه‌ر له‌جیهاندا‬ ‫ناوببرێت‪.‬‬ ‫بۆیه‌ له‌ئێستادا یه‌كێتی‌ تۆپی پێی‌ ئه‌ڵمانیا گه‌یشتونه‌ت ‌ه‬ ‫ئه‌و ب��اوه‌ڕه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ لۆڤ نوێبكرێته‌وه‌ له‌حاڵی‌ روودان �ی‌ هه‌ر‬ ‫ئه‌گه‌رێكیشدا له‌یاری‌ نێوان ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌و هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیا؟‬

‫تاكه‌ ‌ی‬ ‫هانده‌ر ‌ی‬ ‫ئه‌رژه‌نتین بین‬ ‫ژماره‌مان كه‌منی ‌ه ئه‌وان ‌هی‌‬ ‫هه‌موو بۆنه‌یه‌ك ‌ی وه‌رزشی‌‬ ‫گه‌ور‌ه ئه‌رژه‌نتین دنیایه‌ك خ ‌هم‌و‬ ‫خه‌فه‌تمان ده‌ردخوارد ده‌دات‪،‬‬ ‫ی هه‌موو پاڵه‌وانێتیه‌ك‬ ‫سه‌ره‌تا ‌‬ ‫ئه‌رژه‌نتین له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌‬ ‫الوازه‌كاندا ده‌بێت ‌ه شێر‌و دڵمان‬ ‫خۆش ده‌كات‌و له‌قۆناغی‌‬ ‫سێیه‌مداو له‌به‌رده‌م به‌هێزه‌كاندا‬ ‫ده‌بێت ‌ه ڕێوی‌‌و خۆشیه‌كه‌مان‬ ‫لێده‌كات ‌ه زه‌هری مار‪.‬‬ ‫ی له‌كاتی‌‬ ‫زۆرن ئه‌وان ‌ه ‌‬ ‫ی ئه‌رژه‌نتیندا‬ ‫سه‌یریكردن ‌ی یار ‌‬ ‫نانیان پێناخورێت‌و به‌له‌رزه‌وه‌‬ ‫ی ئه‌رژه‌نتین ده‌كه‌ن‪،‬‬ ‫ی یار ‌‬ ‫سه‌یر ‌‬ ‫هاوڕێیه‌كم هه‌ی ‌ه هه‌ركاتێك‬ ‫ئه‌رژه‌نتین بدۆڕێت نه‌خۆش‬ ‫ده‌كه‌وێت‌و له‌چایخانه‌و‌ه به‌دوو‬ ‫ده‌ست ده‌یبه‌ن ‌ه بۆماڵه‌وه‌‪ ،‬ده‌كرێ‬ ‫وه‌كو هانده‌ران ‌ی ئه‌رژه‌نتین‬ ‫ی هانده‌ری‌‬ ‫له‌خۆمان بپرسین تاك ‌ه ‌‬ ‫ی خه‌فه‌ت‬ ‫ئه‌رژه‌نتین بین‪ ،‬تاك ‌ه ‌‬ ‫ی وا له‌خۆمان‬ ‫بخۆین‪ ،‬تاك ‌ه ‌‬ ‫بكه‌ین‌و هه‌موو ناوه‌ڕاستی‌‬ ‫مۆندیاڵێك پرس ‌ه دابنێین‪،‬‬ ‫ی بۆ نه‌بوون ‌ی ڕاهێنه‌رێكی‌‬ ‫تاك ‌ه ‌‬ ‫ی كاڵ‬ ‫زیر‌هك‌و لێهاتوو هه‌ناس ‌ه ‌‬ ‫هه‌ڵبكێشین‪.‬‬ ‫له‌مۆندیال ‌ی ‪ 2006‬دا‬ ‫"بێكرمان" ڕیكلم ‌ی هێنای ‌ه ده‌ره‌وه‌‬ ‫گه‌ر هه‌رهانده‌رێك ‌ی ئه‌رژه‌نتین‬ ‫ی ئه‌رژه‌نتین بووای ‌ه قه‌ت‬ ‫ڕاهێنه‌ر ‌‬ ‫ی نه‌ده‌كرد ئه‌و ئه‌فه‌ندیه‌‬ ‫ئه‌و كار‌ه ‌‬ ‫كردی‌‌و ئێمه‌ش له‌مه‌راقدا‬ ‫تابه‌یان ‌ی خه‌و نه‌چوو‌ه چاومان‪.‬‬ ‫ئه‌م مۆندیال ‌ه خۆشیمان بوو‬ ‫وتمان ڕاهێنه‌رمان بۆهاتووه‌‪،‬‬ ‫ی هه‌رچی‌‬ ‫ئه‌ویش نه‌یكرد‌ه نامه‌رد ‌‬ ‫یاریزان ‌ی باشبوو ده‌ریكردو‬ ‫به‌مه‌زاج ‌ی خۆی‌‌و به‌هۆی‌‬ ‫براده‌رایه‌تیه‌و‌ه كۆمه‌ڵێك پیرو‬ ‫ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك‬ ‫په‌ككه‌وت ‌ه ‌‬ ‫منداڵدا بۆكۆكردینه‌وه‌و هات‬ ‫مۆندیال به‌رێته‌و‌ه بۆئه‌رژه‌نتین‌و‬ ‫له‌بۆینس ئایرسدا به‌ڕووتی‌‬ ‫بگه‌ڕێت‪.‬‬ ‫گه‌ر دوور له‌سۆزوعاتیفه‌‬ ‫ی ئه‌رژه‌نتن‬ ‫له‌پێكهاته‌ك ‌ه ‌‬ ‫بڕوانین یه‌ك دنیا خاڵ ‌ی الوازی‌‬ ‫تێداده‌بینین‪ ،‬مارادۆنا هۆكاری‌‬ ‫ی ئه‌رژه‌نتین بوو‬ ‫سه‌ره‌ك ‌ی الواز ‌‬ ‫ی ماچ ‌ی یاریزانه‌كانی‌‬ ‫هێند‌ه ‌‬ ‫ده‌كرد نیوئه‌وه‌ند‌ه له‌هه‌وڵی‌‬ ‫ئه‌وه‌دانه‌بوو ته‌كتیك ‌ی نوێی باش‬ ‫دابنێت بۆ ئه‌رژه‌نتین‪ ،‬الوازترین‬ ‫تاكتیك ‌ی یاریكرد ‌ن له‌مۆندیالدا‬ ‫ه ‌ی ئه‌رژه‌نتین بوو‪.‬‬ ‫ئاخر پێكهاته‌یه‌ك كاپتن‬ ‫زانێتی‌‌و ڕیكلمی‌‌و كامبیاسۆو‬ ‫ی تێدانه‌بێت‌و له‌بری‌‬ ‫گاگۆ ‌‬ ‫ئه‌وان فیرۆن‌و پالێرمۆو‬ ‫بۆالتی‌‌و ئۆتۆمێندی‌‬ ‫تێدابێت چۆن ده‌توانێت‬ ‫له‌به‌رامبه‌رهه‌ڵبژارده‌یه‌ك ‌ی به‌هێزی‌‬ ‫ی ڕابگرێت‪.‬‬ ‫وه‌كو ئه‌ڵمانیادا خۆ ‌‬ ‫ده‌بێت تاچوارساڵ ‌ی تر ئێمه‌‬ ‫خه‌فه‌ت بخۆین ئه‌وكات میسی‌‬ ‫ی ده‌بینین‌و كاپتن زانێتیش‬ ‫به‌پیر ‌‬ ‫ی هونه‌ری‌‬ ‫بووه‌ت ‌ه به‌ڕێوه‌به‌ر ‌‬ ‫ی ئینته‌رو ڕیكلمیش‬ ‫له‌یان ‌ه ‌‬ ‫ی له‌یاریكردن هێناوه‌و ئیتر‬ ‫واز ‌‬ ‫چاوه‌ڕێ ‌ی كام ئه‌ستێره‌بكه‌ین‬ ‫مۆندیالمان بۆ به‌رێته‌وه‌‪.‬‬

‫ی سالم‪،‬‬ ‫ی شاڕێ ‌‬ ‫ی كوردستان‪ ،‬سلێمان ‌‬ ‫هه‌رێم ‌‬ ‫ی پێنجه‌م به‌رامبه‌ر‬ ‫ی میران‪ ،‬نهۆم ‌‬ ‫ته‌الر ‌‬ ‫به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‬ ‫‪0533187811 - 0533184771‬‬

‫روون نیی ‌ه سام ‌ی خزێره‌و كاكاو ‌ی ئه‌ڵمان ‌ی‬ ‫له‌یار ‌ی چوارشه‌مم ‌ه ‌ی داهاتوی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان‬ ‫به‌رامبه‌ر ئیسپانیادا به‌شداربن‌و هیچ یه‌كێكیان‬ ‫ئاماده‌ی راهێنانه‌كان ‌ی دوێنێ ‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان‬ ‫نه‌بوون‪ .‬له‌مباره‌و‌ه تیم ‌ی پزیشك ‌ی ئه‌ڵمانی‌‬ ‫له‌كۆنگره‌یه‌ك ‌ی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "سامی‌‬ ‫خزێر‌ه ‌ی به‌ره‌گه‌ز تونسی له‌رانیدا توشی پێكان‬ ‫هاتووه‌‪ ،‬ئه‌مه‌ش له‌یار ‌ی رابردوو ‌ی هه‌ڵبژارده‌ك ‌هی‌‬ ‫له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتیندا‪ ،‬ك ‌ه به‌ئه‌نجام ‌ی ‪0-4‬‬ ‫سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا‪.‬‬ ‫تیمه‌ك ‌ه راشیگه‌یاند "ئه‌گه‌ر تائه‌مرۆش‬ ‫ناوبراو ئازاره‌كان ‌ی كه‌مببێته‌و‌ه ئه‌وا به‌شداری‌‬ ‫له‌راهێنانه‌كان ‌ی ئه‌م دوانیوه‌ڕۆیه‌دا ده‌كات‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫تاكات تێنه‌په‌ڕێت نازانین ئازاره‌ك ‌ه ‌ی مه‌ترسیداره‌‬ ‫یان نا‪ ،‬به‌اڵم ئومێد ‌ی به‌شداریكردن ‌ی خزێره‌‬ ‫زیاتر‌ه وه‌ك له‌نه‌كردنی‌‪".‬‬ ‫ه�ه‌رچ� ‌ی پێكانه‌ك ‌ه ‌ی ك��اك��او ‌ی ب�ه‌ره‌گ�ه‌ز‬ ‫به‌ڕازیل ‌ی هه‌ی ‌ه ك ‌ه له‌ماسولكه‌كان ‌ی سكیدایه‌‪،‬‬ ‫هیچ باشبونێك ‌ی پێوه‌دیارنیه‌و به‌شدارینه‌كردنی‌‬ ‫له‌به‌رامبه‌ر ئیسپانیادا ئه‌گه‌رێك ‌ی به‌هێزه‌‪.‬‬ ‫كاكاو ل ‌ه دوو یار ‌ی رابردوو ‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا‬ ‫له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ئینگلته‌راو ئه‌رجه‌نتین‪،‬‬ ‫به‌هۆ ‌ی پێكانه‌و‌ه به‌شداری نه‌كرد‪.‬‬

‫ناداڵ نازناوێكی تری به‌ده‌ستهێنا‬ ‫به‌بردنه‌و‌ه ‌ی له‌تۆماس بردیتجی چیكی به‌ئه‌نجام ‌ی‬ ‫سێ كۆمه‌ڵ ‌ه ‌ی بێوه‌اڵم‪ ،‬رافایل نادال ‌ی ئیسپان ‌ی بووه‌‬ ‫پاڵه‌وان ‌ی خول ‌ی ویمبڵدن ‌ی ئینگلیزی‌‪.‬‬ ‫پاشئه‌و‌ه ‌ی نازناو ‌ی ساڵ ‌ی ‪‌ 2008‬ی به‌ده‌ستهێنا‪،‬‬ ‫رافایل ن��ادال سه‌رله‌نوێ ب��ووه‌و‌ه خاوه‌ن ‌ی نازناوی‬ ‫ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌‪ ،‬ئه‌مه‌ش پاشئه‌و‌ه ‌ی نازناو ‌ی ساڵی‌‬ ‫رابردوو ‌ی به‌هۆ ‌ی پێكانه‌و‌ه ‌ی له‌ده‌ستچوو‪.‬‬

‫ب �ه‌م ب��ردن�ه‌وه‌ی�ه‌ش ن��ادال ك��ۆ ‌ی خه‌اڵته‌كان ‌ی‬ ‫له‌پاڵه‌وانێتی ‌ه گه‌وره‌كاندا بۆ ‪ 8‬نازناو به‌رزكرده‌وه‌‪،‬‬ ‫جگه‌له‌و‌ه ‌ی له‌ساڵ ‌ی ‪ 2001‬ه‌و‌ه ئه‌م ‌ه ‪ 41‬نازناوه‌‬ ‫به‌ده‌ستیبهێنێت‪ .‬هه‌روه‌ها به‌به‌ده‌ستهێنان ‌ی نازناوی‌‬ ‫ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌‪ ،‬نادال سامانه‌ك ‌ه ‌ی بۆ ‪ 35،5‬ملیۆن‬ ‫دۆالر به‌رزبووه‌وه‌‪ ،‬ك ‌ه ته‌نها له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا یه‌ك‬ ‫ملیۆن جونه‌ی ئیسته‌رلین ‌ی ده‌ستكه‌وت‪.‬‬

‫سه‌ره‌ڕا ‌ی ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ش ناوبراو خاڵه‌كان ‌ی‬ ‫بۆ ‪ 10745‬به‌رزكرده‌و‌ه له‌پل ‌ه ‌ی یه‌كه‌مدا‪ ،‬ك ‌ه ئه‌م‬ ‫رێژه‌یه‌ش مانه‌و‌ه ‌ی ناوبراو ‌ی له‌پل ‌ه ‌ی یه‌كه‌مدا تاكۆتایی‬ ‫ساڵ مسۆگه‌ركرد‪ .‬له‌پل ‌ه ‌ی دووه‌مدا نۆڤاك دیكۆڤیجی‌‬ ‫سڕبی هاتوو‌ه ب ‌ه ‪ 6905‬خ��اڵ‪ ،‬رۆج��ێ فیدرێری‬ ‫سویسریش پله‌یه‌ك بۆ دواو‌ه دابه‌زی‌و بوو‌ه سێیه‌می‌‬ ‫ریزبه‌ند ‌ی ب ‌ه ‪ 6885‬خاڵ‪.‬‬

‫كێشووه‌ری ئه‌وروپا پاڵه‌وانی مۆندیاله‌کانه‌‬ ‫ئامانج حه‌سه‌ن‬ ‫ه�ه‌ڵ��ب��ژارده‌ك��ان� ‌ی كیشوه‌ر ‌‬ ‫ی‬ ‫ئ�ه‌وروپ��ا ئه‌مساڵیش مۆندیالیان‬ ‫رازان��ده‌وه‌و به‌چڕ ‌ی خۆیان گه‌یانده‌‬ ‫قۆناغ ‌ی پێش كۆتایی مۆندیال‪ ،‬كه‌‬ ‫بێگومان ئه‌م رسته‌ی ‌ه هیچ مانایه‌كی‌‬ ‫نیی ‌ه به‌هێز ‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردان ‌ه نه‌بێت‬ ‫ك ‌ه كیشوه‌ر‌ه دێرینه‌ك ‌ه ‌ی ئه‌وروپا‬ ‫بۆ مۆندیالیان ده‌نێرێت‌و هه‌موو‬ ‫پاڵه‌وانێتیه‌ك‪ ،‬مۆندیال ده‌رازێننه‌وه‌‪.‬‬ ‫زۆرێ���ك ل�ه‌رۆژن��ام�ه‌ن��وس��ان�ی‌‬ ‫وه‌رزش��ی كورد به‌ر له‌و‌ه ‌ی راستی‌‬ ‫بكه‌ن ‌ه پێوان ‌ه ‌ی نوسینه‌كانیان‬

‫زۆرجار رق ده‌كه‌ن ‌ه پێوه‌ر بۆ ئه‌م‬ ‫مه‌به‌سته‌‪ ،‬یاخود الیه‌ندارییان بۆ‬ ‫هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ك ‌ه له‌كیشوه‌رێكه‌‬ ‫ده‌یكه‌ن ‌ه پێوه‌ر تائه‌و‌ه ‌ی دژایه‌تی‌‬ ‫كیشوه‌ره‌كان ‌ی دیك ‌ه یاخود وردتر‬ ‫كیشوه‌ر ‌ی ئ��ه‌وروپ��ا ‌ی پێبكه‌ن‪،‬‬ ‫ك ‌ه ب���ه‌رده‌وام ئاماده‌ییه‌ك ‌ی چڕی‌‬ ‫هه‌بوو‌ه له‌قۆناغ ‌ی پێش كۆتایی‬ ‫مۆندیاله‌كاندا با له‌كۆتایشدا پاڵه‌وان‬ ‫نه‌بووبێت‪.‬‬ ‫ب�ه‌ك��ۆت��ای��ی هاتن ‌ی قۆناغی‌‬ ‫یه‌كه‌م ‌ی مۆندیال‌و ده‌ركه‌وتن ‌ی ئه‌و‬ ‫‪ 16‬هه‌ڵبژاردان ‌ه ‌ی ك ‌ه خۆیان گه‌یانده‌‬ ‫ئ �ه‌و قۆناغه‌‪ ،‬كۆمه‌ڵێك قه‌ڵه‌م‬

‫به‌ده‌ست كه‌وتن ‌ه دژایه‌تیكردن ‌ی‬ ‫ك��ی��ش��وه‌ر ‌ی ئ��ه‌وروپ��ا‪ ،‬ك � ‌ه ته‌نها‬ ‫‪ 6‬نوێنه‌ر ‌ی له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا‬ ‫مابوو‪ ،‬فیفایان به‌هه‌ڵ ‌ه ناوده‌برد‬ ‫ك ‌ه ئه‌و هه‌موو به‌ش ‌ه به‌كیشوه‌ری‌‬ ‫ئ �ه‌وروپ��ا ده‌دات‪ ،‬ل�ه‌ب�ه‌رام��ب�ه‌ردا‬ ‫به‌داخه‌و‌ه هه‌ردوو كیشوه‌ر ‌ی ئاسیاو‬ ‫ئه‌فریقایان به‌مه‌غدور ناوده‌برد‪ ،‬كه‌‬ ‫نه‌ك هه‌ر هیچ نازناوێك ‌ی مۆندیالیان‬ ‫نییه‌‪ ،‬به‌ڵكوو له‌مێژو ‌ی مۆندیالیشدا‬ ‫پل ‌ه ‌ی سێیه‌میان نییه‌‪.‬‬ ‫ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌گه‌ور‌ه دانانی‌‬ ‫هه‌ڵبژارده‌كان ‌ی كۆریا ‌ی باشوورو‬ ‫ژاپ��ۆن‌و غانا له‌قۆناغ ‌ی دووه‌م��داو‬

‫گه‌یشتن ‌ی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی‌‬ ‫ئ �ه‌م��ری��ك��ا ‌ی ب��اش��وور ك�� ‌ه پێنج‬ ‫هه‌ڵبژارده‌بوون‪.‬‬ ‫ئ����ه‌و‌ه ‌ی ل���ه‌م ن��وس��ی��ن��ان�ه‌دا‬ ‫به‌دیارده‌كه‌وتن نه‌گه‌ڕانه‌و‌ه بوو بۆ‬ ‫مێژوو‪ ،‬یاخود خۆگێلكردن لێی‌‌و‬ ‫به‌ڵگه‌هێنانه‌و‌ه بۆ ئێستایه‌ك كه‌‬ ‫كۆمه‌ڵێك ه�ه‌ڵ��ب��ژارد‌ه ‌ی گ �ه‌ور‌هی‌‬ ‫وه‌ك ئیتاڵیاو فه‌ڕه‌نسا توشی گرفت‬ ‫هاتن‌و له‌جێ ‌ی خۆیاندا پاراگوای‌و‬ ‫مه‌كسیكیان ره‌وان �ه‌ك��رد‪ ،‬ك ‌ه ئه‌م‬ ‫گرفتان ‌ه ه�ه‌م��وو پاڵه‌وانێتیه‌ك‬ ‫روونادات‪.‬‬ ‫به‌گه‌ڕانه‌و‌ه بۆ مێژو ‌ی نوێی‌‬ ‫مۆندیاله‌كان ك ‌ه مۆندیال ‌ی ‪1970‬‬ ‫‌ی مه‌كسیك ‌ه ده‌بینین هه‌ڵبژارده‌‬ ‫ئه‌وروپیه‌كان به‌رده‌وام ئاماده‌بوونی‌‬ ‫چڕیان ه�ه‌ب��وو‌ه له‌قۆناغ ‌ی پێش‬ ‫كۆتایدا‪ ،‬ك ‌ه ئه‌مه‌ش خۆ ‌ی له‌خۆیدا‬ ‫وه‌اڵمێك ‌ه بۆ نه‌یاران ‌ی ئه‌م كیشوه‌ره‌‪،‬‬ ‫ك ‌ه له‌كۆ ‌ی ئه‌م ‪ 11‬مۆندیال ‌ه ته‌نها‬ ‫ل ‌ه ‪ 3‬ب��ۆن�ه‌دا دوو نوێنه‌ر ‌ی ئه‌م‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی ‌ه گه‌یشتبن ‌ه قۆناغی‌‬ ‫پێش كۆتایی‪ ،‬ل ‌ه ‪ 6‬پاڵه‌وانێتیدا‬ ‫‪ 3‬ن��وێ��ن �ه‌ری��ان ئ��ام��اده‌ب��وه‌و له‌‬ ‫‪ 2‬پاڵه‌وانێتیشدا ‪ 4‬نوێنه‌ری‌‬ ‫ئاماده‌بووه‌‪.‬‬ ‫كه‌ئه‌م ‌ه مانا ‌ی گه‌وره‌یی ئه‌م‬ ‫كیشوه‌ر‌ه ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌و‌ه دوپات‬ ‫ده‌كاته‌و‌ه ك ‌ه كیشوه‌ر ‌ی ئه‌وروپا‬ ‫ن�ه‌ك ئ�ه‌و رێ��ژه‌ی� ‌ه ‌ی ب��ۆ ‌ی دان��راوه‌‬ ‫زۆرنی ‌ه به‌ڵكوو پێوست ‌ه له‌سه‌ر فیفا‬ ‫به‌رێژ‌ه ‌ی كیشوه‌ره‌كاندا بچێته‌و‌ه و‬ ‫رێژ‌ه ‌ی كیشوه‌ر ‌ی ئه‌وروپا بۆ نیو‌هی‌‬

‫ژم��ار‌ه ‌ی مۆندیال زیادبكات‪ ،‬ك ‌ه‬ ‫به‌بۆچون ‌ی من ئه‌م كه‌م كردنه‌وه‌ی ‌هی‌‬ ‫رێژ‌ه ‌ی هه‌ڵبژارده‌كان ‌ی كیشوه‌ره‌كانی‌‬ ‫دیك ‌ه جگ ‌ه ل ‌ه كیشوه‌ر ‌ی ئه‌مریكای‌‬ ‫زیادكردن ‌ی رێ��ژ‌ه ‌ی ئاسیا بۆ‬ ‫‪ 5‬و ‪ 6‬و ‪ 7‬هه‌ڵبژارد‌ه هه‌ندێك‬ ‫رۆژنامه‌نووس داوا ‌ی ده‌كه‌ن مانای‌‬ ‫به‌شداریكردن ‌ی به‌حره‌ین و عومان و‬ ‫ته‌نانه‌ت سعودیه‌ش ‌ه ك ‌ه به‌دڵنیاییه‌وه‌‬ ‫ده‌ب���ن���ه‌پ���رد ب���ۆ پ���ه‌ڕی���ن���ه‌و‌هی‌‬ ‫هه‌ڵبژارده‌كان و ته‌نانه‌ت شكاندنی‌‬ ‫شكۆ ‌ی كیشوه‌ره‌كانیشیان‪.‬‬ ‫یاخود ل ‌ه ئه‌مریكا ‌ی باكوردا‬ ‫به‌دڵنیاییه‌و‌ه جگ ‌ه ل� ‌ه ه��ه‌ردوو‬ ‫هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی مه‌كسیك و ئه‌مریكا‬ ‫هیچ یه‌كێك ل ‌ه هه‌ڵبژارده‌كانی‌‬ ‫دیك ‌ه ئاست ‌ی به‌شدار ‌ی مۆندیالیان‬ ‫نیه‌‪ ،‬بۆی ‌ه دوو هه‌ڵبژارده‌ش بۆ ئه‌م‬ ‫كیشوه‌ر‌ه زۆر باشه‌‪.‬‬ ‫هه‌رچ ‌ی ئه‌فریقیاش ‌ه له‌م چه‌ند‬ ‫مۆندیال ‌ه ‌ی راب���ردودا رۆشنبوه‌وه‌‬ ‫ك�� ‌ه ئ��اس��ت� ‌ی ئ���ه‌م ه �ه‌ڵ��ب��ژاردان �ه‌‬ ‫ل� ‌ه ب �ه‌رزب��ون �ه‌و‌ه و نزمبونه‌و‌هی‌‬ ‫ب���ه‌رده‌وام���دان و تۆپی پ��ێ له‌م‬ ‫كیشوه‌ره‌دا بناغه‌یه‌ك ‌ی پته‌و ‌ی نیه‌‪،‬‬ ‫بۆی ‌ه به‌هه‌مان شێو‌ه ‪ 3‬هه‌ڵبژارده‌‬ ‫ب��ۆ ئ �ه‌م ك��ی��ش��وه‌ره‌ش ل� ‌ه س��ودی‌‬ ‫ئه‌فریقیه‌كاندای ‌ه ك ‌ه ل ‌ه مۆندیالی‌‬ ‫ئه‌مساڵدا ته‌نها غانا ئاستێكی‌‬ ‫به‌رز ‌ی پیشاندا و شایست ‌ه ‌ی گه‌یشتن‬ ‫بوو ب ‌ه قۆناغ ‌ی پێشتر ل ‌ه چاره‌كی‌‬ ‫كۆتایی‪ ،‬به‌اڵم ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ش‬ ‫به‌هه‌مان شێو‌ه ل ‌ه جام ‌ی ئه‌فریقیادا‬ ‫ئاست ‌ی وه‌ك پێویست نه‌بوو‪.‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.