Yary

Page 1

‫پاشکۆی وه‌رزشیی رۆژنامه‌ی ده‌ستوور‌ه‌‪ ،‬رۆژان ‌ه کۆمپانیای سولى تێلیگراف ده‌ریده‌کات‬

‫پرتوگال منه‌تی‬ ‫به‌به‌ڕازیل نییه‌‬

‫ژماره ‪ ،46‬یه‌کشه‌ممه‌‪2010/6/13 ،‬‬

‫‪ 4‬الپه‌ڕ‌ه‬

‫‪ 500‬دینار‬

‫‪www.destur.net‬‬

‫‪3‬‬

‫ئه‌ڵمانیا ته‌حه‌دای هه‌ڵبژارده‌ گه‌وره‌كان ده‌كات‬

‫‪2‬‬

‫ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی زێدان خۆی تاقیده‌كاته‌و‌ه‬ ‫ئه‌رجه‌نتین ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد‬

‫نه‌هاتی به‌رۆكی ئینگلته‌رای گرت‬ ‫له‌دووه‌مین رۆژی مۆندیالدا‪،‬‬ ‫دوو هه‌ڵبژارده‌ی پاڵێوراو دوچاری‬ ‫ناڕه‌حه‌تی بوونه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫پێشبینییه‌كان ئه‌نجامی یه‌كه‌مین‬ ‫یارییان به‌ده‌ستهێنا‪.‬‬ ‫دوێ��ن��ێ به‌ئه‌نجامدانی سێ‬ ‫یاریی‪ ،‬مۆندیالی ئه‌فریقای باشوور‬ ‫پێی نایه‌ دووه‌م��ی��ن رۆژییه‌وه‌و‬ ‫چه‌ند ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو‬ ‫تۆماركرا‪.‬‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور‬ ‫له‌یارییه‌كدا كه‌ له‌میانی كۆمه‌ڵه‌ی‬ ‫دووه‌مدا به‌رێوه‌چوو‪ ،‬رووبه‌ڕووی‬ ‫ه�ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی یۆنانی پاڵه‌وانی‬ ‫ی���ۆرۆی ‪ 2004‬ب����ووه‌وه‌و توانی‬ ‫به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌اڵم‬ ‫كه‌ یاریزانان "لی جۆنگ سو و‬ ‫پارك جی سۆنگ" له‌خوله‌كه‌كانی‬ ‫‪7‬و ‪ 52‬تۆماریانكرد‪ ،‬سه‌ركه‌وتن‬ ‫به‌ده‌ستبهێنێت‪.‬‬ ‫كۆرییه‌كان ل �ه‌م یارییه‌دا‬ ‫توانیان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش‬ ‫بكه‌ن‪ ،‬له‌كاتێكدا ‪ 18‬جار هێرشیان‬ ‫بۆ تۆڕی گۆڵی به‌رامبه‌ریان بردو‬ ‫‪ 6‬جاریش كۆرنه‌ریان ئه‌نجامداو‬ ‫به‌رێژه‌ی ‪ 50%‬كۆنتڕۆڵی یاریگایان‬ ‫كردبوو‪ ،‬ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی هیچ‬ ‫كارتێكی زه‌ردو سوور به‌ره‌و ڕوویان‬ ‫به‌رزنه‌كرایه‌وه‌‪ ،‬له‌به‌رامبه‌ردا یۆنان‬ ‫‪ 6‬هێرشی ئه‌نجامداو ‪ 11‬كۆرنه‌ری‬ ‫ب��ۆ دروس��ت��ب��وو ك��ه‌ نه‌یتوانی‬

‫له‌هیچكامێكیاندا گۆڵ تۆماربكات‪،‬‬ ‫له‌م یارییه‌دا پ��ارك جی سۆنگ‬ ‫به‌باشترین یاریزان هه‌ڵبژێردرا‪.‬‬ ‫له‌یاری دووه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئ��ه‌رج��ه‌ن��ت��ی��ن ك���ه‌ یه‌كێكه‌‬ ‫به‌ده‌ستهێنانی‬ ‫له‌پاڵێوراوانی‬ ‫نازناوه‌كه‌‪ ،‬روبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫نایجیریا بووه‌وه‌و زۆر به‌زه‌حمه‌ت‌و‬ ‫به‌گۆڵێكی بێ وه‌اڵم كه‌ گابرێل‬ ‫هاینزه‌ له‌خوله‌كی ‪ 6‬تۆماریكرد‪،‬‬ ‫سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا‪.‬‬ ‫ئه‌رجه‌نتین له‌م یارییه‌دا به‌پێی‬ ‫پێویست نه‌بینراو ل���ه‌ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫پ��ێ��ش��ب��ی��ن��ی��ی�ه‌ك��ان ئه‌نجامی‬ ‫به‌ده‌ستهێناو زۆر به‌زه‌حمه‌ت‬ ‫ب��ردی��ی��ه‌وه‌‪ ،‬ل �ه‌گ �ه‌ڵ ئه‌وه‌شدا‬ ‫توانی ‪ 24‬هێرش ئه‌نجامبدات‬ ‫كه‌ ئه‌مه‌ ژماره‌ی پێوانه‌ییه‌ له‌م‬ ‫مۆندیاله‌دا‪ ،‬هه‌روه‌ها ‪ 10‬كۆرنه‌ری‬ ‫بۆ ئ�ه‌ژم��ارك��راو ب �ه‌رێ��ژه‌ی ‪58%‬‬ ‫كۆنتڕۆڵی ی��اری��گ��ای كردبوو‪،‬‬ ‫جگه‌له‌وه‌ش ته‌نها یه‌ك كارتی‬ ‫زه‌رد ب��ه‌ره‌و رووی یاریزانانی‬ ‫به‌رزكرایه‌وه‌‪ ،‬نایجیریاش توانی‬ ‫‪ 11‬هێرش ئه‌نجامبدات‌و‪ 4‬كۆرنه‌ر‬ ‫لێبدات كه‌ له‌هیچیاندا سه‌ركه‌وتوو‬ ‫نه‌بوو‪ ،‬به‌رێژه‌ی ‪ 42%‬كۆنتڕۆڵی‬ ‫یاریگای كردبوو‪ ،‬به‌هه‌مان شێوه‌ی‬ ‫به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ته‌نها یه‌ك كارتی‬ ‫زه‌ردی بۆ به‌رزكرایه‌وه‌‪ ،‬باشترین‬ ‫یاریزانی ئه‌م یارییه‌ فینسینت‬

‫رۆبن دڵنیاكرایه‌و ‌ه‬

‫الیه‌ن ڤان مارفیكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫واڵته‌كه‌یه‌وه‌‪ ،‬رۆبنی هۆڵه‌ندی دڵنیا كرایه‌و‌ه ك ‌ه‬ ‫به‌شداری یه‌كه‌مین یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ناكات‪.‬‬ ‫ڤان مارفیكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا‬ ‫رایگه‌یاند ك ‌ه به‌ئاریان رۆبنی راگه‌یاندوو‌ه له‌و‬ ‫یارییه‌دا به‌شداری پێناكات ك ‌ه به‌رامبه‌ر‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك ئه‌نجامیده‌ده‌ن‬ ‫ئه‌ویش به‌هۆی خراپی باری پێكانه‌كه‌ی‪.‬‬

‫ئینیامای گۆڵچی نایجیریا بوو‪.‬‬ ‫ریزبه‌ندی گروپی دووه‌م‪:‬‬ ‫كۆریای باشوور ‪ 3‬خاڵ‪.‬‬ ‫ئه‌رجه‌نتین ‪ 3‬خاڵ‪.‬‬ ‫نایجیریا ‪ 0‬خاڵ‪.‬‬ ‫یۆنان ‪ 0‬خاڵ‪.‬‬ ‫له‌یاری سێهه‌مدا كه‌ له‌میانی‬ ‫كێبركێكانی گ��روپ��ی سێهه‌م‬ ‫به‌رێوه‌چوو‪ ،‬هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئینگلته‌راو ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر یه‌ك‬ ‫وه‌س��ت��ان �ه‌وه‌‪ ،‬س �ه‌ره‌ت��ای گێمی‬ ‫یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئینگته‌را له‌رێی‬ ‫جیرارد گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد‪،‬‬ ‫ب��ه‌اڵم له‌خوله‌كی ‪ 40‬دیمبسی‬ ‫به‌لێدانێك كه‌له‌ده‌ستی گرینی‬ ‫گۆڵچی ده‌رچوو گۆڵی یه‌كسانی‬ ‫بۆ ئه‌مریكا كرده‌وه‌و یارییه‌كه‌ش‬ ‫به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی هات‪ .‬له‌م‬ ‫یارییه‌دا ئینگلته‌را توانی ‪ 18‬هێرش‬ ‫بۆ س�ه‌ر ت��ۆڕی گۆڵی به‌رامبه‌ر‬ ‫ئه‌نجامبدات‌و ئه‌مریكاش ‪ 13‬جار‬ ‫ئه‌و هه‌وڵه‌یدا‪ ،‬ئینگته‌را به‌رێژه‌ی‬ ‫‪ 45%‬كۆنتڕۆڵی یارییه‌كه‌ی كردبوو‬ ‫ل�ه‌ب�ه‌رام��ب�ه‌ردا ئه‌مریكا ‪46%‬ی‬ ‫به‌ركه‌وت‪ ،‬هه‌ڵبژارده‌ی ئینگته‌را‬ ‫‪ 8‬لێدانی ك��ۆرن�ه‌رو ئه‌مریكاش‬ ‫‪ 4‬لێدانی بۆ ئه‌ژماركرا‪ ،‬هه‌ردوو‬ ‫هه‌ڵبژارده‌كه‌ش سه‌رو سێ كارتی‬ ‫زه‌ردی��ان ب �ه‌ره‌وڕوو به‌رزكرایه‌وه‌‪،‬‬ ‫باشترین یاریزانی ئه‌م یارییه‌ش‬ ‫تیم هاواردی گۆڵچی ئه‌مریكابوو‪.‬‬

‫ئه‌لۆنسۆش چوو ‌ه ریزه‌و ‌ه‬

‫له‌راهێنانه‌كانی دوێنێی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫واڵته‌كه‌ی‪ ،‬زافی ئه‌لۆنسۆی ئیسپانی دوچاری‬ ‫پێكان هات‌و به‌و هۆیه‌وه‌ یه‌كه‌ی مه‌شق‌و‬ ‫راهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جێهێشت‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‌كان باڵویانكرده‌وه‌ كه‌‬ ‫یاریزانی ناوبراو دوچ��اری پێكانێك‬ ‫بووه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌توانێت‬ ‫به‌شداری یه‌كه‌مین یاری بكات‪.‬‬

‫فیدرێر گه‌یشت ‌ه كۆتایی‬

‫به‌بردنه‌وه‌ی له‌فلیپ بێجنه‌ی ئه‌ڵمانی‪،‬‬ ‫رۆجێ فیدرێری ئوسترالی‌و دووه‌می ریزبه‌ندی‬ ‫یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی‪ ،‬گه‌یشت ‌ه یاری‬ ‫كۆتایی پاڵه‌وانێتی ئه‌ڵمانیای كراوه‌‪.‬‬ ‫فیدرێر ل �ه‌و یارییه‌دا به‌ئه‌نجامی دوو‬ ‫كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌اڵم سه‌ركه‌وتنی تۆماركردو‬ ‫ئه‌مڕۆش له‌یاری كۆتاییدا رووب��ه‌ڕووی لیتۆن‬ ‫هیوتی ئوسترالی ده‌بێته‌وه‌‪.‬‬


‫‪yary@destur.net‬‬

‫پارك جی شانازی به‌خۆیه‌و‌ه ده‌كات‬ ‫پارك جی سۆنگی هێرشبه‌ری‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی كۆریا‪ ،‬شانازی‬ ‫به‌خۆیه‌و‌ه ده‌كات ك ‌ه توانی‬ ‫گۆڵێك بۆ هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی‬ ‫تۆماربكات‌و هاوكاری سه‌ركه‌وتنی‬

‫بكات له‌یه‌كه‌مین یاری مۆندیالیدا‪.‬‬ ‫پاش كۆتایی هاتنی یاری‬ ‫نێوان هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌ك ‌هی‌و‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی یۆنان ك ‌ه به‌ئه‌نجامی‬ ‫دوو گۆڵی بێ وه‌اڵم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‬

‫توانیویه‌تی گۆڵێك له‌مۆندیالدا‬ ‫تۆماربكات‪.‬‬ ‫جی سۆنگ له‌میانی لێدوانێكیدا‬ ‫هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كۆتایی هات‪ ،‬پارك ئه‌وه‌ی راگه‌یاند ك ‌ه شانازی‬ ‫جی سۆنگی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ده‌كات به‌وه‌ی كۆی گۆڵه‌كانی‬ ‫كۆریای باشوورو یانه‌ی مانچسته‌ر له‌مۆندیالدا كردووه‌ت ‌ه سێ گۆڵ‌و‬ ‫یونایتدی ئینگلیزی‪ ،‬رایگه‌یان ‌د دوپاتیشیكرده‌و‌ه ك ‌ه به‌رده‌وام ده‌بێت‬ ‫شانازی به‌خۆیه‌و‌ه ده‌كات ك ‌ه له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی ئاستی به‌رز‪.‬‬

‫ژماره ‪ ،46‬یه‌کش ‌ه‌ممه‌‪2010/6/13 ،‬‬

‫‪3‬‬

‫پرتوگال له‌به‌ڕازیل ناترسێت‬

‫سیماو‪ :‬نامانه‌وێت پێویستیمان بكه‌وێت ‌ه به‌ڕازیل‬

‫سیماو سامبرۆسای‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫هێرشبه‌ری‬ ‫پێیوایه‌‬ ‫پرتوگال‬ ‫واڵته‌كه‌ی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫به‌ئاسانی ده‌توانێت به‌ڕازیل‬ ‫خوازیاری‬ ‫تێپه‌ڕێنێت‌و‬ ‫ئه‌وه‌شه‌ له‌قۆناغی داهاتوو‬ ‫رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئیسپانیا ببنه‌وه‌‪.‬‬ ‫دیدارێكیدا‬ ‫له‌میانی‬ ‫له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئه‌بوالی‬ ‫واڵته‌كه‌ی‪ ،‬سیماو سامبرۆسای‬ ‫پرتوگالی‌و هێرشبه‌ری یانه‌ی‬ ‫ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی‬ ‫رایگه‌یاند كه‌ هیچ ترسێكیان‬ ‫له‌به‌ڕازیل نییه‌و توانایان هه‌یه‌‬

‫سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ردا تۆماربكه‌ن‪.‬‬ ‫یاریزانی ناوبراو ئه‌وه‌شی‬ ‫راگه‌یاند كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی‬ ‫له‌ئاماده‌باشی ته‌واودایه‌و هیواشی‬ ‫خواست كه‌ له‌قۆناغی داهاتووی‬ ‫مۆندیالدا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئیسپانیا ببنه‌وه‌‪.‬‬ ‫سیماو ئه‌و هه‌وااڵنه‌شی‬ ‫ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌تێكچوونی‬ ‫نێوانی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كریستیانۆ‬ ‫رۆناڵدۆو رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ دووره‌‬ ‫له‌راستییه‌وه‌‪.‬‬ ‫ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكه‌‬ ‫له‌دیداره‌كه‌‪:‬‬ ‫ئه‌بوال‪ :‬هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال‬ ‫ئومێدی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه‌ به‌سه‌ر‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل؟‬ ‫سیماو‪:‬‬ ‫هه‌ڵبژارده‌كه‌مان‬

‫به‌ڕازیل‬ ‫هه‌یه‌‬ ‫له‌توانایدا‬ ‫تێپه‌ڕێنێت‌و سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ردا‬ ‫به‌بردنه‌وه‌مان‬ ‫تۆماربكات‪،‬‬ ‫له‌به‌ڕازیل ده‌گه‌ینه‌ قۆناغی‬ ‫دووه‌م‌و ئومێده‌كانمان بۆ گه‌شتن‬ ‫به‌كۆتاییه‌كان زیاد ده‌بێت؟‬ ‫ئه‌بوال‪ :‬هه‌ڵبژارده‌یه‌ك كه‌‬ ‫به‌پاشكۆ گه‌شتبێته‌ مۆندیال‪،‬‬ ‫چۆن ده‌توانێت به‌سه‌ر به‌ڕازیلدا‬ ‫سه‌ربكه‌وێت؟‬ ‫سیماو‪ :‬له‌چه‌ندین بۆنه‌ی‬ ‫تردا له‌هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلمان‬ ‫بردووه‌ته‌وه‌‪ ،‬بۆچی ناتوانین‪،‬‬ ‫پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزو كۆمه‌ڵه‌‬ ‫یاریزانێكی باشمان هه‌یه‌‪،‬‬ ‫له‌خۆمان راده‌بینین سه‌ركه‌وتن‬ ‫تۆماربكه‌ین‪.‬‬ ‫ئه‌بوال‪:‬‬ ‫پێتوانییه‌‬

‫رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫پرتوگال به‌رامبه‌ر به‌ڕازیل‬ ‫گه‌شته‌كه‌تان ئاڵۆز ده‌كات؟‬ ‫سیماو‪:‬‬ ‫ئێمه‌‬ ‫نه‌خێر‪،‬‬ ‫نامانه‌وێت له‌یاری سێهه‌مدا‬ ‫رووبه‌ڕوی به‌ڕازیل ببینه‌وه‌و‬ ‫پێویستمان به‌سه‌ركه‌وتن بێت‪،‬‬ ‫ده‌مانه‌وێت له‌یه‌كه‌م هه‌نگاو‬ ‫به‌سه‌ركه‌وتن ده‌ستپێبكه‌ین‌و سێ‬ ‫خاڵ به‌ده‌ستبهێنین تا پێویستمان‬ ‫به‌به‌ڕازیل نه‌بێت‌و له‌گه‌یشتن‬ ‫به‌قۆناغی داهاتوو نزیك بینه‌وه‌‪.‬‬ ‫ئه‌بوال‪ :‬یاریزانانی پرتوگال‬ ‫هیوایان به‌سه‌ركه‌وتن هه‌یه‌؟‬ ‫سیماو‪ :‬هه‌مووان به‌هیوان‌و‬ ‫ده‌یانه‌وێت به‌رزترین ئاست‬ ‫پێشكه‌ش بكه‌ن‪ ،‬یاریزانانمان‬ ‫له‌باشترینه‌كانی ئه‌وروپان‌و زۆرێك‬

‫چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی گه‌وره‌یان‬ ‫لێده‌كه‌ن‪.‬‬ ‫ئه‌بوال‪ :‬ده‌وترێت نێوانتان‬ ‫له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ له‌ئاڵۆزیدایه‌؟‬ ‫سیماو‪ :‬ئه‌وه‌ درۆیه‌كی‬ ‫تێناگه‌م‪،‬‬ ‫لێی‬ ‫گه‌وره‌یه‌و‬ ‫ده‌توانیت پرسیار له‌رۆناڵدۆ‬ ‫بكه‌یت‌و بزانیت ئه‌وه‌ راسته‌‪.‬‬ ‫ئه‌بوال‪ :‬پێتوایه‌ له‌ریزه‌كانی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ت به‌شێوه‌ی‬ ‫سه‌ره‌كی یاری ده‌كه‌یت؟‬ ‫سیماو‪ :‬له‌وه‌ دڵنیانیم نازانم‬ ‫كیرۆشی راهێنه‌ر چ بڕیارێك‬ ‫ده‌دات‪ ،‬هه‌رچیه‌ك بێت من‬ ‫پابه‌ند ده‌بم پێوه‌ی‪.‬‬ ‫ئه‌بوال‪ :‬هه‌ستت چۆنه‌‬ ‫یاریزانانی‬ ‫له‌‬ ‫یه‌كێكیت‬ ‫بانگێشتكراوی مۆندیال؟‬

‫سیماو‪:‬‬ ‫دڵخۆشم‬ ‫زۆر‬ ‫به‌وه‌ی كه‌ یه‌كێكم له‌ ‪23‬‬ ‫بانگێشتكراوه‌كه‌‪،‬‬ ‫یاریزانه‌‬ ‫ئێمه‌ به‌باشی خۆمان بۆ جامی‬ ‫جیهانی ئاماده‌كردووه‌‪ ،‬ئێمه‌‬ ‫زیاتر بیر له‌خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌‬ ‫نه‌ك به‌رامبه‌ره‌كه‌مان‪ ،‬ئێستا‬ ‫باشدام‌و‬ ‫زۆر‬ ‫له‌حاڵه‌تێكی‬ ‫له‌سه‌دا سه‌د ئاماده‌ی یاریم بۆ‬ ‫هاوكاریكردنی پرتوگال‪.‬‬ ‫ئه‌بوال‪ :‬سیماو حه‌زده‌كات‬ ‫له‌قۆناغی داهاتوودا هه‌ڵبژارده‌که‌ی‬ ‫روبه‌ڕووی چ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بێته‌وه‌؟‬ ‫سیماو‪ :‬ده‌مه‌وێت له‌قۆناغی‬ ‫داهاتوو رووبه‌ڕووی ئیسپانیا‬ ‫بینه‌وه‌‪ ،‬هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێزه‌و‬ ‫به‌دیداریان خۆشحاڵ ده‌بم‪.‬‬

‫ئوسترالیا له‌ئه‌ڵمانیا ناترسێت‬ ‫ترسی‬ ‫ئوسترالیا‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا نییه‌و متمانه‌ی‬ ‫به‌خۆی هه‌یه‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و‬ ‫هه‌ڵبژارده‌یه‌ تۆماربكات‪.‬‬ ‫لۆكاس نیلی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئوسترالیا رایگه‌یاند كه‌ به‌باشی‬ ‫خۆیان بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‬ ‫ئه‌ڵمانیا‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫به‌هیچ‬ ‫ئاماده‌كردووه‌و‬ ‫شێوه‌یه‌ك ترسیان له‌و‬ ‫هه‌ڵبژارده‌یه‌ نییه‌‪.‬‬ ‫یاریزانی ناوبراو‬ ‫له‌میانی لێدوانێكیدا‬ ‫له ‌سا تی‬ ‫خۆئاماد ه‌كردنی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‬

‫بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا‬ ‫یارییه‌دا‬ ‫له‌و‬ ‫رایگه‌یاند‪،‬‬ ‫هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌‬ ‫ده‌ربكه‌ون‌و‬ ‫به‌باشی‬ ‫ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش‬ ‫بكه‌ن تا له‌یه‌كه‌مین‬ ‫هه‌نگاویاندا سه‌ركه‌وتن‬ ‫به‌د ه‌ستبهێنن‌و‬ ‫بنچینه‌یه‌ك بۆ گه‌شتن‬ ‫دووه‌م‬ ‫به‌قۆناغی‬ ‫دابنێن‪.‬‬ ‫هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی‬ ‫راگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانییه‌كان‬ ‫پاڵێوراون بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌‪،‬‬ ‫به‌اڵم گوێ به‌وه‌ ناده‌ن‌و ئاره‌زووی‬ ‫ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن‪.‬‬ ‫وتیشی "ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مین یاری‬ ‫به‌ره‌و‬ ‫گه‌شته‌كه‌مان‬ ‫بدۆڕێنین‪،‬‬ ‫ئاڵۆزی‬ ‫قورسی‌و‬ ‫ده‌ڕوات‪ ،‬بۆیه‌ هه‌موو‬ ‫هه‌وڵێكی خۆمان له‌و‬ ‫یارییه‌دا به‌كارده‌هێنین‪".‬‬ ‫ئوسترالیا‬ ‫كاپتنه‌كه‌ی‬ ‫ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ یارییه‌كانیان‬ ‫له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا زۆر قورسه‌و ئه‌ركیان‬ ‫گران ده‌بێت له‌و قۆناغه‌دا‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫كۆڵناده‌ن‌و به‌هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه‌‬ ‫یاری ده‌كه‌ن‪.‬‬

‫گاتوزۆ وازده‌هێنێت‬ ‫جینارۆ گاتوزۆی ئیتاڵی‌و یاریزانی یانه‌ی ئه‌ی سی میالنی هه‌مان‬ ‫واڵت بڕیاری وازهێنانیدا له‌ڕیزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی‪.‬‬ ‫رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی باڵویكرده‌وه‌ كه‌ جینارۆ گاتوزۆی ئیتاڵی‬ ‫رایگه‌یاندووه‌ پاش كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی مۆندیال‪ ،‬واز له‌یاریكردنی‬ ‫نێوده‌وڵه‌تی ده‌هێنێت‌و خۆی بۆ یانه‌كه‌ی یه‌كالیی ده‌كاته‌وه‌‬ ‫به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ گاتوزۆ رایگه‌یاندووه‌ نایه‌وێت له‌پاش كۆتایی هاتنی‬ ‫مۆندیاله‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا بمێنێته‌وه‌‪ .‬گاتوزۆ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌‬ ‫له‌ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی درێژه‌ به‌یاریكردن ده‌دات‌و له‌وێ به‌رده‌وام ده‌بێت تا‬ ‫چه‌ند وه‌رزێكی تر‪ .‬وتیشی "ته‌مه‌نم تێپه‌ڕی كردووه‌و ئێستا ‪33‬‬ ‫ساڵم‪ ،‬لێره‌وه‌ پێویست ناكات من بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌م یاری‬ ‫بكه‌م‪ ،‬ده‌مه‌وێت بووار بۆ یاریزانه‌ الوه‌كان بڕه‌خسێنم‪".‬‬

‫‪gattuso‬‬

‫هێنری كڕیاری بۆ زیادبوو‬ ‫له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان رۆشتنی‬ ‫بۆ ئه‌مریكا دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌‪ ،‬كڕیارێكی تر‬ ‫تێری هێنری فه‌ره‌نسی‌و هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی زیادبووه‌‪.‬‬ ‫رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی باڵویكرده‌و‌ه كه‌ یانه‌ی وێستهامی ئینگلیزی‬ ‫ده‌یه‌وێت تێری هێنری فه‌ره‌نسی‌و هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ په‌لكێشی‬ ‫ریزه‌كانی بكات‪ .‬سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی باڵوكردووه‌ته‌و‌ه كه‌ یانه‌ی ناوبراو له‌هه‌وڵی‬ ‫ئه‌وه‌دایه‌ ئه‌و یاریزانه‌ په‌لكێش بكات‌و بۆ وه‌رزی داهاتوو درێسه‌كه‌ی پێ بپۆشێت‪،‬‬ ‫له‌كاتێكدا كه‌ سه‌رچاوه‌كان ئاماژ‌ه به‌وه‌ ده‌كه‌ن هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و رید بۆڵزی‬ ‫ئه‌مریكی گه‌شتوونه‌ت ‌ه رێكه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ یانه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌‪.‬‬ ‫به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌و یان ‌ه ئینگلیزییه‌ پالنی داڕشتوو‌ه بۆ ئه‌وه‌ی هێنری‌و جۆی كۆلی‬ ‫هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی په‌لكێش بكات‪ ،‬به‌اڵم پێناچێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت‪.‬‬

‫‪thierry‬‬

‫بۆ‬


‫نایجیریا دانی به‌ئه‌رجه‌نتیندا نا‬

‫ژماره ‪ ،46‬یه‌کش ‌ه‌ممه‌‪2010/6/13 ،‬‬

‫راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین‬ ‫دانی ب ‌ه به‌هێزی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئه‌رجه‌نتینی ركابه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا‬ ‫ناو ب ‌ه به‌هێزو پاڵێوراو ناویبردن‪.‬‬ ‫كۆنگره‌یه‌كی‬ ‫له‌میانی‬

‫‪2‬‬

‫رۆژنامه‌وانیدا ك ‌ه پاش ئه‌نجامدانی‬ ‫یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ك ‌هی‌و‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بۆی‬ ‫سازدرابوو ك ‌ه تێیدا به‌ئه‌نجامی‬ ‫گۆڵێكی بێ وه‌اڵم شكستیان‬

‫ڤینگه‌ر ئیسپانیا ده‌كاته‌ پاڵه‌وان‬

‫ئاڕسن ڤینگه‌ری فه‌ره‌نسی‌و راهێنه‌ری یانه‌ی‬ ‫ئاڕسناڵی ئینگلیزی‪ ،‬هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‬ ‫ده‌پاڵێوێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی ئه‌مساڵی‬ ‫مۆندیال‪.‬‬ ‫له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی دای فیڵتی‬ ‫ئه‌ڵمانی‪ ،‬ئاڕسن ڤینگه‌ری فه‌ره‌نسی‌و راهێنه‌ری‬ ‫یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزی رایگه‌یاند ك ‌ه هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئیسپانیا پاڵێوراوی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنانی نازناوی‬ ‫مۆندیاله‌‪.‬‬ ‫راهێنه‌ری ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ك ‌ه‬ ‫ئیسپانیا خاوه‌ن هێڵێكی ناوه‌ندی به‌هێزو تۆكمه‌ی ‌ه‬ ‫ك ‌ه یارمه‌تی ده‌دات ببێت ‌ه پاڵه‌وان‌و نازناوه‌ك ‌ه‬ ‫به‌ده‌ستبهێنێت‪.‬‬ ‫وتیشی "بوونی تۆرێس‌و ڤیا له‌هێڵی هێرشبردن‬ ‫هێزێكی گه‌وره‌ی به‌و هه‌ڵبژارده‌ی ‌ه به‌خشییو‌ه ك ‌ه‬ ‫توانای گۆڕینی هاوكێشه‌كانیان هه‌یه‌‪.‬‬ ‫ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ك ‌ه هه‌ریه‌ك ‌ه له‌هه‌ڵبژارده‌كانی‬ ‫هۆڵه‌نداو ئینگلته‌راش دوو پاڵێوراوی تری‬ ‫به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌ن‪.‬‬ ‫له‌باره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین‪ ،‬ڤینگه‌ر‬ ‫وتی "هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێزه‌و ئه‌ویش چانسی‬ ‫به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌ی هه‌یه‌‪ ،‬به‌اڵم كه‌م‬ ‫ئه‌زموونی مارادۆنا بووه‌ت ‌ه كێشه‌ی به‌رده‌م‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ك ‌ه له‌كاتێكدا چه‌ندان یاریزانی وه‌ك‬ ‫میسی‌و تێفێزو هیگواین‌و میلیتۆ له‌پێكهاته‌كه‌یدا‬ ‫هه‌ن‪".‬‬ ‫ڤینگه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ك ‌ه گه‌وره‌ترین‬ ‫ركابه‌ری ئیسپانیا له‌م پاڵه‌وانێتی ‌ه هه‌ریه‌ك ‌ه‬ ‫له‌هه‌ڵبژارده‌كانی هۆڵه‌نداو ئینگلته‌ران‪ ،‬ك ‌ه خاوه‌نی‬ ‫پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزو تۆكمه‌و پێكه‌و‌ه گونجاون‪.‬‬

‫هێنا‪ ،‬الرس الگرباكی سویدی‌و‬ ‫راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی نایجیریا‬ ‫رایگه‌یاند ك ‌ه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین‬ ‫هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێزو پاڵێوراو‌ه بۆ‬ ‫به‌ده‌ستهێنانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌‪.‬‬

‫راهێنه‌ری ناوبراو كه‌‬ ‫پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌‬ ‫هێرشی توندی ده‌كرده‌ سه‌ر‬ ‫ئه‌رجه‌نتین‌و رایگه‌یاند كه‌‬ ‫شكستیان پێده‌هێنن‪ ،‬ئاماژه‌ی‬ ‫به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ زۆر‬ ‫به‌هێزه‌و شیاوی ئه‌وه‌ی ببێته‌‬ ‫پاڵه‌وان‪.‬‬

‫میلۆ سه‌رزه‌نشتی‬ ‫یانه‌كه‌ی ده‌كات‬

‫فلیپی میلۆی به‌ڕازیلی‌و یاریزانی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی‪ ،‬سه‌رزه‌نشتی‬ ‫یانه‌كه‌ی ده‌كات‌و ب ‌ه په‌رته‌واز‌ه له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات‪.‬‬ ‫له‌ساتی ئه‌نجامدانی مه‌شق‌و راهێنان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ‬ ‫رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باكوور‪ ،‬فلیپی میلۆی به‌ڕازیلی‌و‬ ‫یاریزانی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی به‌رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند ك ‌ه‬ ‫بوونی كێشه‌ی په‌رته‌وازه‌یی له‌ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی‬ ‫ئه‌م وه‌رز‌ه هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بێت‌و نه‌توانن بگه‌ن ‌ه خولی یان ‌ه‬ ‫پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا‪.‬‬ ‫یاریزانی ناوبراو ئه‌وه‌ی راگه‌یاند ك ‌ه كه‌شی نێوخۆی‬ ‫یۆڤانتۆس له‌بارنییه‌و په‌رته‌وازییه‌كی زۆر له‌ریزه‌كانیدا هه‌یه‌‪ ،‬بۆی ‌ه‬ ‫ئه‌م وه‌رز‌ه نه‌یتوانی بگات ‌ه خولی یان ‌ه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا‪.‬‬ ‫میلۆ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ك ‌ه كه‌شی ناوخۆی به‌ڕازیل زۆر‬ ‫جیاوازه‌و هه‌موو یاریزانان پێكه‌و‌ه گونجاون‪.‬‬ ‫وتیشی "لێر‌ه هیچ كێشه‌یه‌ك نیه‌‪ ،‬هه‌مووان وه‌ك یه‌ك‬ ‫بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و ته‌نها ئامانجیان به‌ده‌ستهێنانی نازناوی‬ ‫مۆندیاله‌‪ ،‬گونجاوییه‌كی زۆر باش له‌نێوان یاریزاناندا هه‌یه‌و‬ ‫راهێنه‌ریش توانیویه‌تی به‌باشی كۆنتڕۆڵی یاریزانان‬ ‫بكات‪".‬‬ ‫میلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ك ‌ه له‌ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫به‌ڕازیل خۆشحاڵه‌و زۆر ئاسوده‌ی ‌ه به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ‬ ‫یاریزانانی هاورێیدا ل ‌ه گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتیدایه‌‪.‬‬ ‫ئه‌وه‌شی دوپاتكرده‌و‌ه ك ‌ه وه‌ك یاریزانێك‬ ‫هه‌موو ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات‌و تواناكانی‬ ‫پێشكه‌شی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌كات‪.‬‬

‫ئه‌ڵمانیا ته‌حه‌دای هه‌ڵبژارده‌ گه‌وره‌كان ده‌كات‬ ‫ئه‌مرۆش كێبڕكێكان ‌ی گروپی سێی ‌هم‌و‬ ‫چواره‌م ‌ی مۆندیال یاری یه‌كه‌م ‌ی گروپه‌كه‌یان‬ ‫كۆتایی پێدێنن‪ ،‬ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و‌ه ‌ی شه‌و ‌ی‬ ‫راب��ردوو هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی ئینگلته‌راو ئه‌مریكا‬ ‫یه‌كه‌مین یار ‌ی گروپی سێیه‌میان ئه‌نجامداو‬ ‫به‌یه‌کسانی کۆتایهات‪.‬‬ ‫له‌كاتژمێر ‪ 2:30‬خوله‌كدا هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی‬ ‫جه‌زائیر ك ‌ه ئه‌م ‌ه سێیه‌مین جاریه‌ت ‌ی به‌شدار ‌ی‬ ‫له‌مۆندیالدا بكات ئه‌ویش پاش ساڵه‌كان ‌ی‬ ‫‪ 1982‬و ‪ ،1986‬ك ‌ه له‌هیچ پاڵه‌وانێتیه‌كیاندا‬ ‫نه‌یتوان ‌ی خۆ ‌ی بگه‌یه‌نێت ‌ه قۆناغ ‌ی دووه‌م‪،‬‬ ‫رووبه‌ڕوو ‌ی هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی سلۆڤینیا ده‌بێته‌وه‌‪،‬‬ ‫بۆی ‌ه له‌م یاریه‌دا به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌یه‌وێت‬ ‫ئه‌نجامێك ‌ی باش به‌ده‌ستبهێنێت‪ ،‬ئه‌مه‌ش‬ ‫له‌كاتێكدای ‌ه ل�ه‌ی��ار ‌ی دووه‌م��� ‌ی جه‌زائیردا‬ ‫رووبه‌ڕوو ‌ی هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی ئینگلته‌را ده‌بێته‌وه‌‪.‬‬ ‫ه �ه‌رچ � ‌ی ه �ه‌ڵ��ب��ژارد‌ه ‌ی سلۆڤینیای ‌ه‬ ‫به‌راهێنه‌رایه‌ت ‌ی ماتیاس كیك ژماره‌یه‌ك ‌ی‬ ‫ئاسان نی ‌ه له‌گروپی سێیه‌مدا‪ ،‬بۆی ‌ه چاوه‌ڕ ‌ێ‬ ‫ده‌كرێت یاریه‌ك ‌ی پڕ له‌تام‌و چێژ به‌رامبه‌ر‬ ‫جه‌زائیر ئه‌نجامبده‌ن ك ‌ه زه‌ینه‌دین زێدانی‬ ‫فه‌ره‌نسی هانده‌رییه‌تی‪.‬‬ ‫نهێن ‌ی س�ه‌رك�ه‌وت��ن� ‌ی سلۆڤینیا بۆ‬

‫مۆندیال‪ ،‬تۆكمه‌یی پێكهات ‌ه ‌ی كیكه‌‪ ،‬ك ‌ه‬ ‫ب �ه‌درێ��ژای��ی ‪ 12‬ی��ار ‌ی پ��ااڵوت��ن‪ ،‬ته‌نانه‌ت‬ ‫به‌پاشكۆ ‌ی پااڵوتنه‌كانیشه‌و‌ه ته‌نها ‪ 5‬گۆڵ ‌ی‬ ‫لێكراوه‌‪ ،‬ك ‌ه ئه‌م ‌ه نیشان ‌ه ‌ی پته‌و ‌ی هێل ‌ی‬ ‫به‌رگریه‌تی‌‪ ،‬س�ه‌ره‌ڕا ‌ی بچوك ‌ی ئه‌و یانان ‌ه ‌ی‬ ‫ك ‌ه یاریزانان ‌ی سلۆڤینیا یار ‌ی بۆ ده‌كه‌ن‪،‬‬ ‫بۆی ‌ه له‌لێدوانێكدا ئه‌م راهێنه‌ر‌ه به‌ئه‌زموون ‌ه‬ ‫دڵنیاییدا به‌هانده‌ره‌كان ‌ی ك ‌ه بردنه‌و‌ه دژ ‌ی‬ ‫جه‌زائیر تۆمار بكه‌ن‪ ،‬به‌ڵێنیشیدا به‌هه‌مان‬ ‫گیان ‌ی یار ‌ی پاشكۆ ‌ی پااڵوتنه‌كانه‌و‌ه یار ‌ی‬ ‫له‌گه‌ڵ ج�ه‌زائ��ی��ردا بكه‌ن ك ‌ه رووسیایان‬ ‫بێبه‌شكرد له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌‪.‬‬ ‫ل��ه‌ی��ار ‌ی دووه‌م������داو له‌ده‌ستپێك ‌ی‬ ‫كێبڕكێكان ‌ی گروپی چواره‌مدا هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی‬ ‫سڕبیاو غانا له‌كاتژمێر ‪‌ 5‬ی سه‌رله‌ئێوار‌ه‬ ‫له‌یاریگا ‌ی "لۆفتۆس فیرسفێڵد ستادیۆم"‬ ‫له‌شار ‌ی بریتۆریا به‌یه‌كده‌گه‌ن‪ ،‬ك ‌ه ئه‌م یاریی ‌ه‬ ‫ال ‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژارد‌ه به‌كلیل ‌ی سه‌ركه‌وتن‬ ‫داده‌نرێت بۆ قۆناغ ‌ی دوو‌هم‌و وه‌رگرتن ‌ی بلیت ‌ی‬ ‫سه‌ركه‌وتن‪.‬‬ ‫ال ‌ی خۆیانه‌و‌ه سڕبیه‌كان ك ‌ه مۆندیال ‌ی‬ ‫راب��ردوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی مۆنتینیگرۆدا‬ ‫به‌شدارییان كرد‪ ،‬ده‌یانه‌وێت كه‌مێك رێزوو‬

‫شكۆ بۆ خۆیان بگێڕنه‌وه‌‪ ،‬ئه‌مه‌ش به‌هۆ ‌ی‬ ‫ئه‌و كران ‌ه ده‌ره‌وه‌ی��� ‌ه ‌ی مۆندیال ‌ی رابردوو‬ ‫له‌گروپه‌كه‌یدا توشی هات‪ ،‬بۆی ‌ه سه‌ركه‌وتن ‌ی‬ ‫راسته‌وخۆ ‌ی ئه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ‌ه له‌پااڵوتنه‌كانداو‬ ‫پێشكه‌وتن ‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كان ‌ی فه‌ره‌نساو‬ ‫ئیرله‌ندا‪ ،‬به‌هێز ‌ی ئ �ه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌مان‬ ‫پینیشان ده‌ده‌ن‪.‬‬ ‫هه‌رچ ‌ی غانای ‌ه ك ‌ه مۆندیال ‌ی ‪2006‬‬ ‫یه‌كه‌مین جاربوو به‌شداری بكات‌و له‌یه‌كه‌مین‬ ‫ده‌ركه‌وتنیدا سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغ ‌ی دووه‌م‪،‬‬

‫میسی وروژێنه‌ره‌‬

‫چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌م مۆندیاله‌داو له‌دووه‌م‬ ‫ده‌ركه‌وتنیدا پشت ئه‌ستوور به‌كیشوه‌ره‌كه‌ی‌‌و‬ ‫هانده‌ران ‌ی ئه‌فریقا ‌ی باشوور‪ ،‬ده‌یه‌وێت خۆ ‌ی‬ ‫بگه‌یه‌نێته‌و‌ه به‌قۆناغ ‌ی دوو‌هم‌و به‌ربه‌سته‌كان ‌ی‬ ‫ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ی ‌ه ببڕێت‪.‬‬ ‫له‌كاتژمێر ‪ 9:30‬داو له‌یاریگا ‌ی "مۆزیس‬ ‫مابیدا" ل�ه‌ش��ار ‌ی درب���ان‌و له‌كێبركێكانی‬ ‫كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌مه‌دا‪ ،‬هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی ئه‌ڵمانیا‬ ‫رووبه‌ڕوو ‌ی هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی ئوسترالیا ده‌بێته‌وه‌‪.‬‬ ‫ئه‌ڵمانیه‌كان ك� ‌ه ئه‌م ‌ه ‪ 17‬هه‌مین‬

‫ج��ار‌ه ب �ه‌ش��دار ‌ی له‌مۆندیال‬ ‫ده‌ك���ه‌ن‪ ،‬ته‌نها هاتنیان بۆ‬ ‫گه‌یشتن ب�ه‌ق��ۆن��اغ� ‌ی دووه‌م‬ ‫نیه‌‪ ،‬به‌ڵكوو زۆرێك له‌چاودێران‬ ‫به‌پاڵێوراوێك ‌ی به‌هێزیش ‌ی داده‌نێن بۆ‬ ‫به‌ده‌ستهێنان ‌ی نازناوه‌كه‌و به‌رزكردنه‌و‌ه ‌ی‬ ‫ب��ۆ چ��واره‌م��ی��ن��ج��ار ل�ه‌م��ێ��ژوی��دا پاش‬ ‫مۆندیاله‌كان ‌ی ‪ 1954‬و ‪ 1974‬و ‪.1990‬‬ ‫ال ‌ی خ��ۆی��ان�ه‌و‌ه ئوسترالیه‌كان‬ ‫ده‌یانه‌وێت له‌سێیه‌م ده‌ركه‌وتنیاندا‬ ‫له‌مۆندیالدا ئاستێك ‌ی به‌رز پیشان‬ ‫ب���ده‌ن‪ ،‬ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدای ‌ه بیم‬ ‫فێربێك ‌ی راهێنه‌ریان رایگه‌یاندبوو‬ ‫ئوسترالیا ئه‌و په‌ستان ‌ه ‌ی له‌سه‌ر نی ‌ه‬ ‫ك ‌ه ئه‌ڵمانیه‌كان له‌سه‌ریانه‌و ئێم ‌ه‬ ‫شتێكمان نی ‌ه له‌ده‌ست ‌ی بده‌ین‪ ،‬بۆی ‌ه‬ ‫دڵنیایی به‌هانده‌ران ‌ی ئوسترالیا ده‌ده‌م‬ ‫ك ‌ه ب ‌ه ئاست ‌ی ئوسترالیا سه‌رسام‬ ‫ده‌بن‪ .‬ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌یاری‬ ‫ئه‌مشه‌ودا ته‌حه‌دای هه‌ڵبژارده‌كانی‬ ‫ئه‌رجه‌نتین‌و ئینگلته‌را بكه‌ن ك ‌ه دوێنێ‬ ‫یه‌كه‌میان زۆر به‌قورسی بردیه‌وه‌و‬ ‫دووه‌میشیان كه‌وت ‌ه داوی یه‌كسانی‪.‬‬

‫تۆرێس ترساوه‌‬

‫لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی‌و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی‪،‬‬ ‫الی كچانی سینه‌مای بۆڵیودی هیندی وروژێنه‌ره‌‪.‬‬ ‫به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی‪ ،‬زۆرێك‬ ‫له‌ئه‌ستێره‌كانی سینه‌مای بۆڵیودی هیندی پێیان واییه‌ لیۆنێل میسی‬ ‫ئه‌رجه‌نتینی‌و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی وروژێنه‌ره‌و‬ ‫كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌رییان‪.‬‬ ‫رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌ی باڵوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ستێره‌كانی بۆڵیود له‌نێوانیاندا‬ ‫"مه‌الئیكه‌ ئه‌رورا خان‌و نیها" ئه‌و یاریزانه‌یان هه‌ڵبژاردووه‌ به‌ وروژێنه‌رترین‬ ‫یاریزانی مۆندیال‪ .‬به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ راپرسییه‌ك له‌نێوان كچانی بۆڵیود‬ ‫ئه‌نجامدراوه‌و زۆربه‌یان میسیان هه‌ڵبژاردووه‌‪ ،‬له‌كاتێكدا ئه‌و یاریزانه‌ له‌نێو‬ ‫راپرسیه‌كه‌ی كچانی ئه‌ڵمانیا ده‌نگی یه‌كه‌می به‌ده‌ستنه‌هێنابوو‪.‬‬

‫‪messi‬‬

‫فرناندۆ تۆرێسی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‪ ،‬له‌ركابه‌ره‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‬ ‫ترساوه‌و پێیوای ‌ه ئه‌م مۆندیال ‌ه ركابه‌رییه‌كی توند له‌خۆده‌گرێت‪ .‬له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ‬ ‫رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی‪ ،‬فرناندۆ تۆرێسی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاو یانه‌ی‬ ‫لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی رایگه‌یاند ك ‌ه مۆندیالی ئه‌مساڵ جیاوازه‌و چه‌ندین هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫به‌هێز له‌ركابه‌ری به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌دان‪ .‬یاریزانی ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ك ‌ه‬ ‫ركابه‌ره‌كانی ئیسپانیا دووان‌و سیان نین‌و چه‌ندین ركابه‌ر له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هه‌یه‌‪.‬‬ ‫وتیشی "له‌یۆرۆی ‪ 2008‬ركابه‌ره‌كانی ئیسپانیا له‌چه‌ندین هه‌ڵبژارد‌ه تێپه‌ڕی‬ ‫نه‌ده‌كرد‪ ،‬به‌اڵم ئێستا ركابه‌ره‌كان زۆر بوون‌و ئومێدیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی‬ ‫نازناوه‌ك ‌ه الی هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك هه‌یه‌‪ .‬ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ك ‌ه‬ ‫بوونی ركابه‌ری له‌هه‌ر پاڵه‌وانێتیه‌ك مانای به‌هێزی‌و گه‌وره‌یی‬ ‫ئه‌و پاڵه‌وانێتی ‌ه ده‌گه‌یه‌نێت‪.‬‬

‫‪torres‬‬


‫‪No. 46‬‬

‫یه‌کشه‌ممه‌‪2010/6/13 ،‬‬

‫ی تێلیگراف‬ ‫ی سول ‌‬ ‫خاوه‌نی ئیمتیاز‪ :‬كۆمپانیا ‌‬ ‫سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن‪ :‬ئیدریس عومه‌ر‬ ‫لێپرسراوی هونه‌ریی‪ :‬شێرکۆ خانزادی‬

‫ی سالم‪،‬‬ ‫ی شاڕێ ‌‬ ‫ی كوردستان‪ ،‬سلێمان ‌‬ ‫هه‌رێم ‌‬ ‫ی پێنجه‌م به‌رامبه‌ر‬ ‫ی میران‪ ،‬نهۆم ‌‬ ‫ته‌الر ‌‬ ‫به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‬ ‫‪0533187811 - 0533184771‬‬

‫‪www.destur.net‬‬ ‫‪yary@destur.net‬‬

‫یاریزانانی مه‌كسیك رزگاریانبوو كاناڤارۆ ئامۆژگاری راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كات‬ ‫یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك‬ ‫پێیانوای ‌ه ل����ه‌داوی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئه‌فریقای رێكخه‌ری مۆندیال رزگاریان‬ ‫بووه‌و خۆیان به‌پاڵێوراوی سه‌ره‌كی‬ ‫سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی دووه‌م له‌قه‌ڵه‌م‬ ‫ده‌ده‌ن‪.‬‬ ‫پ��اش ئ��ه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان‬ ‫له‌یاری یه‌كه‌می مۆندیال ك ‌ه به‌رامبه‌ر‬ ‫ئه‌فریقا ‌ی باشور ‌ی رێكخه‌ر ‌ی مۆندیال‬ ‫ئه‌نجامیاندا یه‌كسانبوون‪ ،‬یاریزانان ‌ی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك دڵنیابونه‌ته‌و‌ه‬ ‫له‌سه‌ركه‌وتن‌و ئه‌و ئه‌نجامه‌ش به‌گرنگ‬ ‫له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن‪.‬‬ ‫به‌پێی س�ه‌رچ��اوه‌ك��ان ئه‌م‬ ‫یه‌كسانیی ‌ه وا ‌ی له‌به‌شێك ‌ی زۆر‬ ‫له‌یاریزانان ‌ی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك‬ ‫ك����ردوو‌ه ك � ‌ه له‌ئێستاو‌ه خۆیان‬ ‫به‌پاڵێوراو بۆ قۆناغ ‌ی دووه‌م دابنێن‪.‬‬ ‫ك��ارل��ۆس ڤ��ێ�لا ‌ی هێرشبه‌ر ‌ی‬ ‫ه��ه‌ڵ��ب��ژارد‌ه ‌ی مه‌كسیك‌و یان ‌ه ‌ی‬ ‫ئ��ارس��ن��اڵ� ‌ی ئینگلیز ‌ی رایگه‌یاند‬ ‫"به‌دڵنیاییه‌و‌ه قورسترین یار ‌ی‬ ‫گروپه‌كه‌مان ئه‌نجامداو توانیمان‬ ‫ب�ه‌س�ه‌ر ه�ه‌م��وو ئ��ه‌و په‌ستانانه‌دا‬ ‫سه‌ربكه‌وین ك ‌ه هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی ئه‌فریقیا ‌ی‬ ‫ب��اش��ورو ه��ان��ده‌ره‌ك��ان� ‌ی دروستیان‬ ‫كردبوو له‌سه‌رمان‪ ،‬بۆی ‌ه به‌دڵنیاییه‌و‌ه‬ ‫مه‌كسیك به‌یه‌كێك له‌هه‌ڵبژارد‌ه‬ ‫سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ قۆناغ ‌ی دووه‌م‬ ‫ده‌پ��اڵ��ێ��وم‌و هیچ گومانێكم له‌و‬ ‫قسه‌یه‌شم نیه‌‪".‬‬

‫زۆری‌ رۆژنام ‌ه‬ ‫وه‌رزشیه‌كان‬ ‫له‌به‌رژه‌وه‌ند ‌ی‬ ‫كێدایه‌؟‬ ‫وریا شارباژێڕی‬

‫له‌م رۆژانه‌داو به‌بۆن ‌ه ‌ی‬ ‫هاتن ‌ی مۆندیال‪ ،‬ژماره‌یه‌ك ‌ی‬ ‫زۆر له‌رۆژنام ‌ه ‌ی وه‌رزشی‬ ‫شه‌قامه‌كان ‌ی داپۆشیووه‌‪،‬‬ ‫به‌جۆرێك جگه‌ل ‌ه رۆژنام ‌ه‬ ‫تایبه‌تمه‌نده‌كان‪ ،‬كۆمپانیاو‬ ‫ته‌له‌فزیۆنیش هاتوونه‌ت ‌ه‬ ‫سه‌رخ ‌هت‌و له‌گه‌ڵ گه‌رمبوون ‌ی‬ ‫كێبڕكێكان ‌ی مۆندیال‪،‬‬ ‫كێبڕكێش له‌نێوان ئه‌و‬ ‫رۆژنامانه‌دا دروستبووه‌و‬ ‫خوێنه‌ریش ته‌واو ئه‌و‬ ‫گۆرانكاریی ‌ه ده‌بینێت‪ ،‬ك ‌ه ال ‌ی‬ ‫هه‌ندێكیان كارێك ‌ی نه‌شیاوه‌و‬ ‫ال ‌ی هه‌ندێكیش كارێك ‌ه‬ ‫له‌لوتك ‌ه ‌ی تام‌و چێژدا‪.‬‬ ‫به‌بۆچون ‌ی من زۆربون ‌ی‬ ‫رۆژنام ‌ه ‌ی وه‌رزشی به‌تایبه‌تیش‬ ‫له‌رووداوێك ‌ی وه‌ك مۆندیالدا‬ ‫شتێك ‌ی ئاساییه‌و دڵنیام پاش‬ ‫مۆندیال رابوونێك ‌ی گه‌ور‌ه‬ ‫رۆژنام ‌ه ‌ی وه‌رزشی ده‌گرێته‌وه‌‪،‬‬ ‫به‌تایبه‌تیش ئه‌و رۆژنامان ‌ه ‌ی‬ ‫ك ‌ه خاوه‌ن دارایی‪ ،‬یان زۆر‬ ‫فرۆشن بیر له‌رۆژانه‌كردن ‌ی‬ ‫رۆژنامه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه‌‪ ،‬ك ‌ه‬ ‫به‌بڕوا ‌ی من له‌م مۆندیاله‌دا‬ ‫خوێنه‌رێك ‌ی زۆر بۆ رۆژنام ‌ه‬ ‫وه‌رزشیه‌كان دروست ده‌بێت‌و‬ ‫پاش مۆندیالیش ناتوانێت‬ ‫ئاوا به‌ئاسان ‌ی پشت له‌وجۆر‌ه‬ ‫رۆژنامان ‌ه بكات‪.‬‬ ‫ئه‌و‌ه ‌ی دڵخۆشترم ده‌كات‬ ‫له‌م رۆژانه‌دا ئه‌وه‌ی ‌ه خوێنه‌ر‬ ‫به‌سانایی ده‌توانێت ئه‌و‬ ‫رۆژنامان ‌ه جیابكاته‌و‌ه ك ‌ه بۆ‬ ‫ده‌ستخستن ‌ی پار‌ه هاتونه‌ت ‌ه‬ ‫گۆڕه‌پانه‌كه‌و ئه‌وانه‌شی بۆ‬ ‫خزمه‌تكردن ‌ی رۆژنامه‌گه‌ر ‌ی‬ ‫وه‌رزشی هاتوونه‌ت ‌ه مه‌یدانه‌كه‌‪،‬‬ ‫ك ‌ه هه‌ندێكیان به‌وێن ‌ه‬ ‫الپه‌ره‌كانیان پڕده‌كه‌نه‌وه‌و‬ ‫هه‌نده‌ك ‌ه ‌ی دیكه‌ش به‌بابه‌ت ‌ی‬ ‫سه‌رنجراكێش‪ ،‬بۆی ‌ه من لێره‌دا‬ ‫پشگیر ‌ی هیچ الیه‌ك له‌م دوو‬ ‫جۆر‌ه رۆژنامه‌ی ‌ه ناكه‌م ته‌نها‬ ‫ئه‌وه‌ند‌ه نه‌بێت ده‌ستخۆشیان‬ ‫لێده‌كه‌م‪ ،‬چونك ‌ه زۆر شتی‬ ‫دیكه‌مان له‌ته‌مه‌ن ‌ی كورتماندا‬ ‫بینیوه‌‪ ،‬هه‌ر شتێك به‌دڵسۆز ‌ی‬ ‫ئه‌نجامبدرێت خه‌ڵكیش به‌و‬ ‫دڵسۆزی ‌ه پێشواز ‌ی لێده‌كه‌ن‪،‬‬ ‫به‌اڵم هه‌ر كارێك بۆ گیرفان‬ ‫پڕكردنبێت خه‌ڵك‌و خوێنه‌ر‬ ‫زوو تێ ‌ی ده‌گات‌و پشت ‌ی‬ ‫تێده‌كات‪.‬‬ ‫ده‌ستتان خۆش‬ ‫رۆژنام ‌ه وه‌رزشیه‌كان‪،‬‬ ‫مۆندیالتان پڕتام‌و چێژكرد‬ ‫ئ ‌ه ‌ی رۆژنامه‌نوس ‌ه وه‌رزشی ‌ه‬ ‫دڵسۆزه‌كان‪.‬‬

‫فابیۆ كاناڤارۆی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای هه‌ڵگری‬ ‫ئیتاڵیا‪ ،‬ئامۆژگاری مارچیلۆ لیپی راهێنه‌ری ن��ازن��اوی مۆندیال‪ ،‬ئامۆژگاری مارچیلۆ‬ ‫ه��ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی واڵت��ه‌ك��ه‌ی ده‌ك����ات‌و بۆ لیپی راهێنه‌ری ه�ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی واڵته‌كه‌ی‬ ‫وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی‬ ‫ك���ردووه‌‪ ،‬پ��اش كۆتایی هاتنی مۆندیال‬ ‫یانه‌یه‌كی عه‌ره‌بی رێنمایی‬ ‫ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئه‌هلی ئیماراتی‬ ‫ده‌كات‪.‬‬ ‫وه‌ربگرێت ك ‌ه وه‌رزی داه��ات��وو ی��اری بۆ‬ ‫ب��ه‌پ��ێ��ی هه‌واڵێكی‬ ‫ریزه‌كانی ده‌كات‪.‬‬ ‫رۆژنامه‌ی الگازیتا دیلۆ‬ ‫س�����ه‌رچ�����اوه‌ك����� ‌ه ئ������ه‌وه‌ی‬ ‫سپۆرتی ئیتاڵی‪،‬‬ ‫باڵوكردووه‌ته‌و‌ه ك ‌ه یاریزانی‬ ‫فابیۆ كاناڤارۆی‬ ‫ك���اپ���ت���ن‌و‬ ‫ناوبراو رایگه‌یاندوو‌ه داوای ل ‌ه لیپی‬ ‫راهێنه‌ر كردوو‌ه پۆستی راهێنه‌رایه‌تی‬ ‫ئه‌و یانه‌ی ‌ه وه‌ربگرێت‌و ئه‌زموونی خۆی‬ ‫له‌واڵتێكی ئاسایی تاقیبكاته‌وه‌‪.‬‬ ‫ه��ه‌روه‌ه��ا ك��ان��اڤ��ارۆ ئه‌وه‌شی‬ ‫راگه‌یاندوو‌ه ك ‌ه زۆر خۆشحاڵ ‌ه به‌وه‌ی‬ ‫لیپی داواك���ه‌ی قبوڵ ب��ك��ات‌و وه‌رزی‬ ‫داهاتوو راهێنه‌رایه‌تی بكات‪.‬‬ ‫كاپتنه‌كه‌ی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا‬ ‫ك� ‌ه نیگه‌ران ‌ه ل���ه‌وه‌ی ئ �ه‌م وه‌رز‌ه هیچ‬ ‫ئه‌نجامێكیان نه‌بوو‌ه له‌گه‌ڵ یۆڤانتۆسدا‪.‬‬ ‫به‌پێی سه‌رچوه‌ك ‌ه ئه‌وه‌شی وت��وو‌ه "‬ ‫ویستم گۆڕانكاری بكه‌م‪ ،‬بۆی ‌ه یانه‌ی ئه‌هلیم‬ ‫هه‌ڵبژارد‪ ،‬ك ‌هش‌و هه‌وای ئیمارات له‌گه‌ڵ‬ ‫من ده‌گونجێت‌و ده‌خ���وازم له‌وێش‬ ‫سه‌ركه‌وتووبم‪".‬‬

‫ئیڤرا‪ :‬فه‌ره‌نسا‬ ‫كێشه‌ی نیی ‌ه‬

‫پ��ات��ری��ك ئ��ی��ڤ��رای كاپتنی‬ ‫ه��ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی ف �ه‌ره‌ن��س��ا ره‌تی‬ ‫ده‌كاته‌و‌ه كێشه‌و ناكۆكی له‌نێو‬ ‫ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌یدا‬ ‫هه‌بێت‪.‬‬ ‫رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی‬ ‫له‌هه‌واڵێكیدا ئه‌وه‌ی باڵوكرده‌و‌ه‬ ‫ك�� ‌ه پ��ات��ری��ك ئ��ی��ڤ��رای كاپتنی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نساو به‌رگریكاری‬ ‫یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ره‌تی ئه‌و‬ ‫هه‌وااڵنه‌ی ك��ردووه‌ت�ه‌و‌ه ك ‌ه باس‬ ‫له‌و‌ه ده‌كه‌ن كێشه‌و ناكۆكی له‌نێو‬ ‫ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی‬ ‫هه‌یه‌‪ .‬به‌پێی سه‌رچاوه‌ك ‌ه ئیڤرا‬ ‫رایگه‌یاندوو‌ه ك ‌ه ئه‌و هه‌وااڵن ‌ه دوورن‬ ‫له‌راستییه‌وه‌و ته‌نها مه‌به‌ست لێی‬ ‫تێكدانی ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ‌ه‬ ‫له‌رووی ده‌روونیه‌وه‌‪.‬‬ ‫وتیشی "ه��ی��چ كێشه‌یه‌كم‬ ‫ل �ه‌گ �ه‌ڵ گ���االس نییه‌و ئه‌ویش‬ ‫ب��ه‌الی��ه‌و‌ه ئاسایی ‌ه ك � ‌ه شاره‌ی‬ ‫كاپتنی دراوه‌ت ‌ه من‪ ،‬ئه‌و‌ه بڕیارێكی‬ ‫دۆمینیكی راهێنه‌ره‌و كه‌س الری‬ ‫لێی نه‌بووه‌‪".‬‬ ‫ئ���ام���اژه‌ی ب���ه‌وه‌ش���دا ك ‌ه‬ ‫گیانێکی هاوكاری پته‌و له‌نێوان‬ ‫یاریزانانی هاورێیدا هه‌یه‌و هه‌مووان‬ ‫گ����ه‌وره‌و‌ه‬ ‫به‌لێپرسراوێتیه‌كی‬ ‫به‌شداری له‌مۆندیالدا ده‌كه‌ن‪.‬‬ ‫ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ك ‌ه ئێستا‬ ‫ه���ه‌م���ووان ل �ه‌ب��ی��ری ئ��ه‌وه‌دای��ن‬ ‫ئه‌نجامی باش پێشكه‌ش بكه‌ین‌و‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ك ‌ه بگه‌یه‌نین ‌ه قۆناغی‬ ‫داهاتوو‪.‬‬

‫راهێنه‌ری جه‌زائیر‬ ‫وه‌اڵمی بۆ ره‌خنه‌گران هه‌ی ‌ه‬ ‫رابح سه‌عدان ‌ی راهێنه‌ر ‌ی هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی جه‌زائیر به‌ڵێنیدا له‌نێو یاریگادا وه‌اڵمی ئه‌وان ‌ه بداته‌و‌ه ك ‌ه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‬ ‫به‌الواز له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن‪.‬‬ ‫سه‌عدان له‌كۆنگره‌یه‌ك ‌ی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "له‌یاری سلۆڤینیادا وه‌اڵم ‌ی دروست ‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سان ‌ه‬ ‫ده‌ده‌ینه‌و‌ه ك ‌ه به‌هه‌ڵبژارد‌ه الوازه‌كان ‌ی مۆندیال پااڵوتویانین‪ ،‬ده‌بێت له‌یه‌كه‌مین یاریدا ئه‌و بۆچونه‌یان پێ بگۆڕین‪".‬‬ ‫رابح سه‌عدان له‌درێژ‌ه ‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند "یار ‌ی سلۆڤینیا یاری یه‌كالكه‌ره‌و‌ه ده‌بێت بۆ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ‌ه ‌ی‬ ‫ده‌یه‌وێت بگات به‌قۆناغ ‌ی دووه‌م‪ ،‬بۆی ‌ه ئێم ‌ه یاری ئه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ‌ه به‌دوا یار ‌ی خۆمان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین‌و ده‌یكه‌ین ‌ه‬ ‫خاڵ ‌ی سه‌ره‌تا بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغ ‌ی دووه‌م‪".‬‬ ‫راهێنه‌ره‌ك ‌ه ‌ی جه‌زائیر ئه‌وه‌شی به‌بیر ‌ی چاودێران هێنایه‌و‌ه كه‌جه‌زائیر له‌پااڵوتنه‌كاندا گران ‌ی زۆر ‌ی هاتۆت ‌ه‬ ‫به‌رد‌هم‌و ئه‌و سێ یارییه‌شی به‌نمون ‌ه هێنایه‌و‌ه ك ‌ه له‌پااڵوتنه‌كاندا له‌به‌رامبه‌ر میسڕ ‌ی پاڵه‌وان ‌ی ‪ 3‬جام ‌ی رابردوو ‌ی‬ ‫نه‌ته‌وه‌كان ‌ی ئه‌فریقیا ئه‌نجامیاندا‌‪.‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.