سه‌رۆک بارزانی :ئه‌زموونی فيدراڵييه‌ت شکستی برد و کۆنفيدراڵييهت باش‌ترين چارەيه سه‌رۆکی ھه‌رێمی کوردستان ،مه‌سعوود بارزانی ،له به‌رنامه‌ی به ڕاشکاويی که‌ناڵی سکای نيوزی عهرەبيدا که ئه‌مشه‌و په‌خش کرا ،رايگه‌ياند ،دۆخی ئێستا له ھه‌رکاتێکی تر بۆ بۆ تێپه‌ڕاندنی سيستمی فيدراڵييه‌ت و ھه‌نگاونان بۆ سيستمی کۆنفيدراڵی گونجاوترە ،به‌اڵم کورد نايه‌وێت کۆنفيدراڵی يان سه‌ربه‌خۆيی ته‌واو له ڕێی توندوتيژييهوە بێنێته دی. سه‌رۆک بارزانی ڕوونی کردەوە ،سه‌ربه‌خۆيی مافێکی سرووشتيی کوردە وەک ھه‌ر ميلله‌تێک سه‌ربه‌خۆيی خۆی به دەست بھێنێت ،ناتوانم بڵێم ئه‌مه که‌ی دەبێت ،به‌اڵم سه‌ربه‌خۆيی دێته دی و بهڕێوەيه و گهڕانهوەيشی نييه. زياتر گوتی ،ئێستا به کردەنی عێراق دابه‌ش بووە و حکوومه‌ت دەستهاڵتی به‌سه‌ر زۆرێک له ناوچه‌کانی دەوڵه‌تدا نييه ،ھه‌رێمی کوردستان که تايبه‌تمه‌نديی خۆی ھه‌يه و ھاوکات رۆژئاوای عێراقيش ھيچ پێوەندييهکی به ناوەندەوە نه‌ماوە ،ته‌نانه‌ت ناوەند ناتوانێ ئه‌وەش که لهبهردەستييهتی بيپارێزی ،بۆيه کاتی ئه‌وە ھاتووە به اليهنی که‌مه‌وە کۆنفيدڕاڵی پێڕۆ بکه‌ين ،چونکه فيدراڵی به‌و شێوەيهی ئێستای ئه‌زموونێک بوو سه‌لمێندرا که سه‌رکه‌وتوو نييه و ھۆکارەکهيشی به‌رجه‌سته‌نه‌کردنی دەستوورە و پابه‌ندنه‌بوونه پێيهوە .بۆ پێوەندييهکانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا ،پێويسته رێگه‌يه‌کی باشتر بدۆزينهوە و ،بۆ ئێستايش باش‌ترين رێگا کۆنفيدڕاڵييه. سه‌رۆک بارزانی ھاوکات گوتی ،حکوومه‌تی ناوەند ،جا ھه‌ر که‌سێک فه‌رمانڕانی بێت له ھهوڵدايه ئيرادەی گه‌لی کورد و ھه‌رێمی کوردستان بخاته ژێر ڕکێفی خۆيه‌وە ،ھه‌ر ئهوەيشه که الی ئێمه قبووڵ ناکرێت و ئه‌وەی ئێمه دەمانه‌وێ ،ئه‌وەيه خۆمان بڕياری خۆمان بدەين و ،ھه‌ولێر بڕيار له ھيچ پايتهختێک وەرنهگرێت، نه به‌غدا و نه ھيچ شوێنێکی تر. دووپايشی کردەوە که ،سه‌ربه‌خۆيی کوردستان نزيکه و گهڕانهوەيشی بۆ نييه. سه‌رۆک بارزانی ئه‌و پشتيوانييهی که ماليکی له اليهن ئه‌مه‌ريکا و ئێرانه‌وە لێی دەکرێت به پشتيوانييهکی سه‌ير ناو برد و گوتی ،ھێشتا وەاڵمی ئه‌و پرسيارەم دەست نهکهوتووە که بۆچی و به‌و شێوەيه پشيوانی لێ دەکه‌ن.
”ﺳرۆک ﺑﺎرزاﻧﯽ :ﺳرﺑﺧﯚﯾﯽ ﮐﻮردﺳﺘﺎن ﻧﺰﯾﮑ و ﮔڕاﻧوەﯾﺸﯽ ﺑﯚ ﻧﯿﯿ“
دەربارەی سنووری سهربهخۆييشهوە بارزانی ڕايگه‌ياند ،سنووری ئه‌و سه‌ربه‌خۆييه سنووری باشووری کوردستان دەبێت ،چونکه ھه‌ر يه‌ک له پارچه‌کانی ديکه‌ی کوردستان خاوەن بڕياری خۆيانن .ھه‌ڵبه‌ت پارچه‌کانی ديکه‌يش قوربانيی زۆريان داوە ،به‌اڵم ئه‌وان ھێشتايش له ڕووی بهدەستھێنانی مافه‌کانيان به ئامانج نه‌گه‌يشتوون ،ئه‌مه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و پێشوەچوونانهی که له باکووری کوردستاندا ھاتوونه‌ته دی. دەربارەی ڕۆژئاوای کوردستان زياتر ڕوونی کردەوە ،ئێستا کوردی رۆژئاوا له ھهرپارچهيهکی دی زياتر له قه‌يراندايه و ھاوشێوەی سوورياييهکان ئازار دەچێژێت .ئه‌م دۆخهيشی زۆرتر پێوەندی به ناته‌بايی و پارچه‌بوونی اليهنه سياسييه کوردييهکانهوە ھه‌يه. زياتر گوتی ،له سه‌رەتادا ھه‌وڵمان دا که يه‌کڕيز بن پێمان ڕاگه‌ياندن که نه يهکڕيزيتان ھه‌ر بڕيارێک بدەن ،پاڵدانه حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بێت يان چوونه پاڵ ئۆپۆزسيۆن و له ھه‌ر بڕيارێکی پێکهوەيی پشتيوانتان دەبين ،تا ماوەيهکێش يهکڕيزييان پاراست ،به‌اڵم دواتر ھهندێکيان بێ ھيچ زەمانهتێک پشتيان به ڕژێمی ئه‌سه‌د به‌ست و له شهڕيکهوە گالن که ھيی کورد نه‌بووە و نييه. پێوەست به دواکه‌تنی کابينه‌ی نوێی حکوومه‌تی ھهرێميشهوە سه‌رۆکی ھه‌رێمی کوردستان دەڵێت ،مه‌به‌ست لێی به‌شداربوونی ھه‌موو اليهنهکانه له کابينه‌ی داھاتوو و بۆ بهرەنگاربوونهوەی گهندەڵييه .گوتيشی به‌م نزيکانه حکوومه‌ت پێک دێت. بارزانی زياتر گوتی ،پۆستی سيادی دراوە به بزووتنه‌وەی گۆڕان و رەتيشی کردەوە له‌سه‌ر حيسابی يه‌کێتی ئه‌و پۆستانهيان پێ درابێ .
1
نێچيرڤان بارزانى بۆ ھه‌ولێرى ده‌رياى زه‌رد :سه‌ركه‌وتنى پارتى ،سه‌ركه‌وتنى كوردستانه نێچيرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه پارتی ديموكراتی كوردستان ھه‌ر له سه‌رەتای خهباتييهوه له دژی چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌يی كاری كردووه و داكۆكی له مافی مرۆڤ و گشت پێكھاته‌كانی ئه‌م واڵته كردووه به بێ جياوازی و په‌يامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژيان و سنگفراوانی ھه‌ڵگرتووه و به‌وپه‌ڕی توانايه‌وه و له گه‌لێك قۆناخی سه‌ختدا خه‌باتی كردووه و به‌ره‌و پێشه‌وه چووه و له‌وپه‌ڕی نه‌ھامه‌تی و دژواريی خه‌باتدا به‌رده‌وام بووه بۆ پاراستنی ديموكراسی له كوردستان. ئێواره‌ى ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ى نيسانى ،٢٠١٤به ئاماده‌بوونی نێچيرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی ديموكراتی كوردستان و به به‌شداريى ده‌يان ھه‌زار دۆست و اليهنگران و ئه‌ندامانى پارتى له پاركى شانه‌ده‌ر له ھه‌ولێر ،له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی پارتی بۆ ليستی 213 ی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عيراق و ليستی 76ی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ،ئاھهنگێكى جه‌ماوه‌رى ساز كرا. له ئاھه‌نگه‌كه‌دا كه ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردايه‌تی و مه‌كته‌بی سياسيی پارتی ئاماده‌ی بوون ،دوای وه‌ستان بۆ گيانی شهھيدان و سروودی نيشتمانيى ئه‌ی ڕه‌قيب ،له وتهيهكی كورتدا عه‌لی حوسێن به‌رپرسی لقی دوو وته‌ی به‌خێرھاتنی پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ری شاری ھه‌ولێر كرد كه تيايدا دووپاتی كرده‌وه پارتی حزبێكه ھه‌ميشه خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستانی كردۆته به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كيی خۆی . پاشان نێچيرڤان بارزانی له وته‌يه‌كدا خۆشحاڵيی خۆی به‌وه نيشان دا كه جارێكی ديكه خه‌ڵكی شاری ھه‌ولێر زه‌ردپۆشه و به‌ره‌و سه‌ندووقی ده‌نگدان ده‌ڕۆن بۆ بڕياردان له چاره‌نووسی خۆيان. جێگری سه‌رۆكی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه دا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ،به تايبه‌تی دوای پێكھێنانی كابيهنی پێنج ،به ده‌ستپێشخه‌ريی پارتی ،ھه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌ی ئاشكرا و به‌رچاوی كردووه و په‌ره‌ی سه‌ندووه و له سايه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌ستی و ديموكراسيدا پارتی به‌ره‌وپێشچوونی زۆری به‌خۆيه‌وه بينيوه كه نه‌وه‌كانی پێش ئێمه خه‌باتيان بۆ كردووه و قوربانييان بۆی داوه؛ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بگه‌ينه ئه‌م ڕۆژه و دووپاتی كرده‌وه به ڕه‌نج و خه‌بات و ماندووبوونی ئێمه ،ئه‌مڕۆ پارتی له كاروانی خه‌بات به‌رده‌وامه و به‌رده‌وام ده‌بێت و سوپاسی ماندووبوونيان ده‌كه‌ين و گه‌نجانی ئه‌مڕۆمان قه‌دری ئه‌و خه‌باته ده‌زانن . ھه‌روه‌ھا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه قوربانيی ئێمه زۆر له ده‌ستكه‌وته‌كانی تا ئێستا وه‌رمانگرتووه گه‌وره‌تره و تيشكی خسته سه‌ر په‌يوه‌نديی نێوان ھه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كه له‌م يه‌ك ـ دوو ساڵه‌ی دواييدا گرژی و ھه‌ڕه‌شه‌ی بڕينی بودجه‌ی كوردستان ،نه‌ك ته‌نيا ترسی سه‌ده‌ی كۆنی الی ئێمه زيندوو كردووەته‌وه ،به‌ڵكو ژيانی ڕۆژانه‌ی ھاوواڵتيانی كوردستانی ڕاگرتووه .دووپاتيشى كرده‌وه ڕاگرتنی مووچه ،واته بڕينی بژێوی ھاوواڵتيان. ھه‌روه‌ھا نيگهرانيی خۆی به‌و بارودۆخه‌ی ئێستا نيشان دا و ئاماژه‌ی به‌وه دا ھه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوان نه‌بوو به ناوی ديموكراسييه‌وه سزای ھاوواڵتيانی ھه‌رێمی كوردستان بدرێت له گهمهيهكی سياسيدا كه قازانجی بۆ ھيچ اليه‌ك نييه و بنه‌مای ديموكراسی له عێراقدا بكرێته دارده‌سته‌ی چه‌سپاندنی خواستی اليهنێكی سياسی له به‌غدا ،به‌ڵكو ھه‌رێم چاوه‌ڕوانی پابه‌ندبوون بوو به‌و ده‌ستووره‌ی چوار له پێنجی خه‌ڵكی عيراق ده‌نگيان بۆ داوه. نێچيرڤان بارزانی ھيوای خواست ھه‌رێمی كوردستان له گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمهاڵيهتی و سياسی به‌رده‌وام بێت .ئازاديی ئابووريی كوردستان بكرێته به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی عێراقێكی نوێ كه تێيدا لێك فێر ببين ،نه‌ك ھه‌ڕه‌شه له يه‌كتر بكه‌ين. ھه‌روه‌ھا ھاواڵتيانی ھه‌رێمی كوردستانى له‌وه دڵنيا كرده‌وه كه پالانيان ھه‌يه و جێبه‌جێ ده‌كرێت و داوای لێ كردن باوه‌ڕيان به سهركردايهتيی سياسی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌بێت به‌وه‌ی به سهربهرزيهوه له‌و گرفته ده‌رده‌چن .به بير‌ى ھه‌موو اليهكيشی ھێنايهوه كاتێك ساڵی 1991ھه‌رێم تووشی ھه‌مان كێشه بوو و خۆڕاگريی ئه‌و كاته‌ی ھاوواڵتيان وای كرد به‌بێ مووچه له كار به‌رده‌وام بن .ھه‌روه‌ھا نه‌يشارده‌وه كه پێويسته ھه‌رێمی كوردستان خۆڕاگر بێت و ڕاده‌ستى ئيراده‌ی خه‌ڵكانێك نه‌بێت له به‌غدا كه ده‌يانه‌وێ به تاكڕه‌وی ئه‌م واڵته به‌ره‌و ھه‌ڵدێر ببه‌ن .ھه‌روه‌ھا دووپاتی كرده‌وه خه‌ڵكی كوردستان چۆك دانانێ بۆ ھيچ اليهنێك و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ھه‌نگاو ده‌نێت. نێچيرڤان بارزانی داوای له خه‌ڵكی ھه‌ولێر و ھه‌رێمی كوردستان كرد ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگ به ليستی پارتی ديموكراتی كوردستان بده‌ن و به‌و دهنگدانهيان وا بكه‌ن نوێنه‌رانی پارتی له به‌غدا ھه‌ست بكه‌ن كه خه‌ڵكی كوردستان له پشتيانه كاتێك له په‌رله‌مانی عێراق داكۆكی له مافی ده‌ستووريی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌رگری له پرسی بودجه و داھاتی واڵت و پشكی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن .له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه دا كه پێويسته نوێنهرايهتيی ھه‌رێم له به‌غدا به‌ھێز بێت و ھێزه كوردستانييه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق يه‌ك بخرێن و ده‌ستپێشخه‌ريی پارتی له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا ھه‌ستی پێ بكرێت. جێگری سه‌رۆكی پارتی ستايشی ئه‌دای پارتی له پارێزگای ھه‌ولێر كرد و نيشانی دا كاديرانی پارتی تاكه ئامانجيان خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان بووه و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌مڕۆی ھه‌ولێر له ئه‌نجامی شه‌ونخوونی و خزمه‌تی زۆر و به‌رده‌وامی ئه‌وان بووه و ڕوونى كرده‌وه له‌و شوێنانه‌ی خه‌ڵك متمانه‌ی خۆيان داوه‌ته پارتی ،ھه‌لومه‌رجی ژيان به‌ره‌و باشتر ڕۆيشتووه. پاشان نه‌وزاد ھادی سه‌رۆكی ليستی پارتی بۆ ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ھه‌ولێر له وته‌يه‌كدا تيشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ھه‌ر پارتی بوو وای كرد ھه‌ولێر ببێته يه‌كێك له شاره گه‌وره‌كانی كوردستان و عيراق و ناوچه‌كه و ھه‌ر پارتی بوو ئه‌و شاره‌ی ئاوه‌دان كرده‌وه و باش‌ترين خزمه‌تگوزاری گهيانده ھاوواڵتيانی ئه‌م شاره. ھه‌روه‌ھا دووپاتی كرده‌وه پارتی به‌رنامه‌ی گه‌وره‌ی بۆ زياتر پێشخستنی ھه‌ولێر ھه‌يه له بواری كاره‌با و ئاو و ئاوه‌دانكرده‌وه و ڕێگاوبان و ھه‌موو خزمه‌تگوزارييه پێويسته‌كان بۆ ھاوواڵتيان . 2
دواتر ئاھه‌نگه‌كه به چه‌ندين سروود و گۆرانی به‌رده‌وام بوو. ئه‌م كاته‌تان باش خه‌ڵكی خۆشه‌ويستی شاری ھه‌ولێر، ھه‌مووتان به خێر بێن به‌سه‌ر چاو. دڵخۆشم به‌وەی ئه‌مڕۆ دەبينين جارێكی ديكه خه‌ڵكی شاری ھه‌ولێر زەردپۆشه ،جارێكی تر به‌رەو سه‌ندووقی دەنگدان دەڕۆن بۆ بڕياردان له چارەنووسی خۆيان. ئه‌مڕۆ ھه‌موومان پێكهوە بهمالدا بچين و بهوالدا بچين ،ساڵ‌و له‌م دەريا زەردە جوانه‌ی ئه‌مڕۆ بكه‌ين كه زەردپۆشه و شاری ھه‌ولێر دەھهژێنێت .ساڵ‌و له‌م دەريا زەردە گهشاوەی ئه‌مڕۆ شانازی دەكات به‌وەی كه پارتييه و پهيڕەوی ڕێبازی بارزانييه .ساڵ‌و له‌م دەريا زەردە بهرباڵوەی ئه‌مڕۆ لێرە له ھهولێرەوە به‌ڵێنی وەفا و اليهنگری دووبارە بۆ پارتی تازە دەكاته‌وە. ساڵ‌و له‌و دەريا زەردە مێژوويييهی ديسان جارێكی تر متمانه دەداته پارتی بۆ بهردەوامبوون له گه‌شه‌ی ئابووری ،ئاوەدانكردنه‌وەی پايته‌خت و كوردستانی خۆشه‌ويستمان ،دابينكردنی ئايندەيهكی گه‌شتر بۆ گشت ھاوواڵتيان به‌بێ ئه‌وەی گوێ بداته اليهنگيريی حزبی بۆ ھه‌ر اليه‌ك .ساڵ‌و له‌و پارته ،ساڵ‌و له پارتی ديموكراتی كوردستان. ئازيزان ،به‌ڕێزان.. پارتی ديموكراتی كوردستان ھه‌ر له سه‌ره‌تای خهباتييهوه؛ له دژی چهوسانهوەی نهتهوەيی كاری كردووە ،داكۆكی له مافی مرۆڤ و گشت پێكھاته‌كانی ئه‌م واڵته كردووە به‌بێ جياوازی .پارتی ھه‌ر له سهرتاوە په‌يامی ئاشتی ،په‌يامی پێكهوەژيان و سنگفراوانی ھهڵگرتووە .به‌وپه‌ڕی توانايهوە و له گه‌لێك قۆناخی سه‌ختدا خه‌باتی كردووە و بهرەوپێشهوە چووە .پارتی ھه‌ميشه ھه‌ڵگری ئااڵی ديموكراسی بووە ،له‌وپه‌ڕی نه‌ھامه‌تی و دژواريی خه‌باتدا به‌ردەوام بووە بۆ پاراستنی ديموكراسی له واڵتهكهماندا. پارتی به‌رده‌وام ھه‌وڵی دروستكردنی كهسايهتيی ئازاد و سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆی داوە .ئێمه باش دەزانين واڵت و كۆمه‌ڵگه ،بێ ئازادی و سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆيی گه‌شه ناكه‌ن ،په‌رە ناستێنن .له ماوەی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ،به تايبه‌تی دوای پێكھێنانی كابينه‌ی پێنج به دەستپێشخهريی پارتی ،ھه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌ی ئاشكرا و به‌رچاوی كردووە و پهرەی سه‌ندووە .له سايه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌ستی و ديموكراسيدا پارتی به‌رەوپێشچوونی زۆری به خۆيه‌وە بينيوە. ئه‌م گۆڕانكارييه گه‌ورانه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه دەيانبينين ،نه‌وەكانی پێش ئێمه خه‌باتيان بۆ كردووە و قوربانييان بۆی داوە بۆ ئه‌وەی ئێمه بگه‌ينه ئه‌م ڕۆژە .له‌م ڕۆژەدا پێكهوە ھه‌موومان سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ ئه‌و شهھيدانه دادەنوێنين كه به خه‌بات و خزمه‌ت و خوێنيان؛ ئه‌مڕۆ ئێمه ئه‌م ئازادی و ئه‌م سهربهستييهمان ھه‌يه .لێرەوە ساڵ‌و دەنێرين بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه قارەمانانهی كه ھهندێكيان لێرە دانيشتوون و پێيان دەڵێين :به ڕەنج و خه‌بات و ماندووبوونی ئێمه؛ ئه‌مڕۆ پارتی له كاروانی خه‌بات به‌ردەوامه و به‌ردەوام دەبێت و سوپاسی ماندووبوونيان دەكه‌ين. پێيان دەڵێين ئه‌و ماندووبوونه‌ی ئێوەمان لهبهرچاوە ،پێيان دەڵێين خه‌باتی ئێوەمان لهبهرچاوە له‌پێناو ڕزگاركردنی واڵتمان ،پێيان دەڵێين گه‌نجانی ئه‌مڕۆمان قه‌دری ئه‌و خه‌باته‌ی ئێوە دەزانن كه ئێوە كردووتانه و ئێمه‌تان گه‌ياندووه‌ته ئه‌م ڕۆژە و پێيان دەڵێين :پهيمان تازە دەكهينهوە كه به‌ردەوام دەبين له خه‌باتی بێ وچانمان بۆ گه‌يشتن به‌و ئاواتانه‌ی كه له پێناويدا خه‌باتيان كردووە و ماندوو بوونه و خوێنيان بۆی داوە. ئه‌مڕۆ كه ئێمه ھه‌موومان لێرە كۆ بووينهتهوە ،به ئازادی و سه‌ربه‌ستی باس له ھه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق و نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دەكه‌ين ،ئه‌مه به‌شێكه له خه‌بات و قوربانی و خه‌ونی ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی ئێمه‌يان گه‌ياندۆته ئه‌مڕۆ .بێ ئه‌وان ئێمه نهماندەتوانی به ئازادی و سه‌ربه‌ستی و بێ ترس لێرە خۆشحاڵيی خۆمان دەرببڕين و ئاھه‌نگ بگێڕين. قوربانيی ئێمه زۆر له دەستكهوتهكانی تا ئێستا وەرمان گرتووە گه‌ورەترە ،به‌اڵم ئێمه دەبێت به‌ردەوام بين له خه‌باتی سياسيماندا بۆ گه‌يشتن به مافی ڕەوای گه‌له‌كه‌مان. به‌ڕێزان ،خۆشه‌ويستان.
”پارتی به‌رنامه‌ی گه‌وره‌ی بۆ زياتر پێشخستنی ھه‌ولێر ھه‌يه له بواری كاره‌با و ئاو و ئاوه‌دانكردنه‌وه و ڕێگاوبان و ھه‌موو خزمه‌تگوزارييه پێويسته‌كان بۆ ھاوواڵتيان “.
پهيوەنديی ئێمه له گه‌ڵ حكوومه‌تی فيدراڵ له به‌غدا به چه‌ندين قۆناخی جياوازدا تێپهڕيووە .له‌م يه‌ك دوو ساڵه‌ی دواييدا گرژی و ھهڕەشهی بڕينی بودجه‌ی كوردستان ،نه‌ك ته‌نيا ترسی سه‌دەی كۆنی الی ئێمه زيندوو كردۆته‌وە ،به‌ڵكو ژيانی ڕۆژانه‌ی ھاوواڵتيانی كوردستانی ڕاگرتووە .ڕاگرتنی مووچه ،واته بڕينی بژێوی ھاوواڵتيان.
جێی داخه ،ئێمه چاوەڕوان نه‌بووين به ناوی ديموكراسييهوە سزای ھاوواڵتيانی ھه‌رێمی كوردستان بدرێت له گهمهيهكی سياسيدا كه قازانجی بۆ ھيچ اليه‌ك نييه. ئێمه چاوەڕان نه‌بووين ڕێككه‌وتنی دەستووريمان له‌سه‌ر فيدڕاڵيزم ،ھاوبه‌شی له دەسهاڵت و داھاتی واڵت و فرەيی و ديموكراسی ،وا زوو تووشی نشوستی گه‌ورە ببێت .ئێمه چاوەڕوان نه‌بووين بنه‌مای ديموكراسی له عێراقدا بكرێته داردەستهی چه‌سپاندنی خواستی اليهنێكی سياسی له به‌غدا .ئه‌وەی ئێمه چاوەڕاوانی بووين، پابه‌ندبوون به دەستوور و جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی بوو ،دەستوورێك كه چوار له پێنج دەنگدەر له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا دەنگيان پێدا. ھيوای ئه‌و ساته و ئێستاشمان ئه‌وەيه ھه‌رێمی كوردستان له گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمهاڵيهتی و سياسی به‌ردەوام بێت .ئازاديی ئابووريی كوردستان بكرێته به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی عێراقێكی نوێ كه تێيدا لێك فێر ببين ،نه‌ك ھهڕەشه له يه‌كتر بكه‌ين. لێرەوە دەمه‌وێ ھاوواڵتيانی ھه‌رێمی كوردستان دڵنيا بكهمهوە كه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان پالنی ھه‌يه و پالنيشی جێبه‌جێ دەكات و دڵنياشتان دەكهمهوە باوەڕتان به سهركردايهتيی سياسيی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌بێت كه ئێمه تووشی ئه‌و گرفته بووين له‌بارەی مووچه ،دڵنياتان دەكهمهوە به سه‌ربه‌ستی لێی دەرباز دەبين. دێنمهوە يادتان ساڵی 1991ئێمه تووشی ھه‌مان كێشه بووين و خۆڕاگريی ئه‌و كاته‌ی ھاوواڵتيانی ھه‌رێمی كوردستان كه به‌بێ مووچه به‌ردەوام بوون؛ تا ئێستا له ھزر و بيری ئێمه ماوەته‌وە و ئه‌مڕۆش له‌به‌ردەم دوو بژاردەين :يه‌كه‌ميان ئه‌وەيه خۆڕاگر بين و دڵنياتان دەكهمهوە به‌رەو سه‌ربه‌رزی و چارەسه‌ری ئه‌و گرفته دەڕۆين ،يانيش ئه‌وەتا ڕاده‌ستى ئيرادەی خه‌ڵكانێك ببين له به‌غدا كه دەيانهوێ به تاكڕەوی له به‌غدا ئه‌م واڵته به‌رەو ھه‌ڵدێر ببه‌ن. بێگومان په‌يامی ئه‌مڕۆى خه‌ڵكی كوردستان ،په‌يامی ئه‌مڕۆی ئه‌م ئااڵ زەردانه لێرە ئه‌وەيه :ئێمه چۆك دانانێين بۆ ھيچ اليهنێك و به‌رەو سه‌ركه‌وتن ھه‌نگاو دەنێين و سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌ش به پاڵپشتيی ئێوە مسۆگهرە و دڵنياتان دەكهمهوە خۆڕاگری و ئيرادەی ئێوە به‌رەو سه‌ركه‌وتنی يهكجاريمان دەبات ،دڵنيا بن. 3
فازڵ ميرانی :خه‌باتی پارتی له‌پێناو خزمه‌تی ميللهته و ئه‌مه‌يش گهورەترين شه‌رەفه بۆ ئێمه سکرتێری مه‌کته‌بی سياسيی پارتی ديموکراتی کوردستان، فازڵ ميرانی ،له ميانه‌ی ھه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردنی پارتيدا له ھه‌ولێر ڕايگه‌ياند ،ئه‌وە خه‌باتی پارتييه بگوترێت با پارێزگاری ھه‌ولێر بکرێت به پارێزگاری شوێنه‌کانی ديکه تا ئه‌وانيش وەک ھه‌ولێر گه‌شه پێ بدات .سه‌بارەت به داواپێشھاتهكانی پێكھێنانی كابينه‌ی ھه‌شته‌می ھه‌رێمی كوردستانيش ،ميرانی رايگه‌ياند ،كه به‌ر له پرۆسه‌ی دەنگدان بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی ھه‌رێمی كوردستان پێكھاته‌ی كابينه‌ی ھه‌شته‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان رادەگهيهندرێت. سه‌بارەت به داواپێشھاتهكانی پێكھێنانی كابينه‌ی ھه‌شته‌می ھه‌رێمی كوردستانيش ،ميرانی رايگه‌ياند ،كه به‌ر له پرۆسه‌ی دەنگدان بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی ھه‌رێمی كوردستان كه بريارە له 30ـی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێن ،پێكھاته‌ی كابينه‌ی ھه‌شته‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان رادەگهيهندرێت. ھه‌روەھا سكرتێری مه‌كته‌بی سياسيی پارتی ديموكراتی كوردستان گوتی كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ اليهنه براوەكانی ھه‌ڵبژاردنه‌كان دواكۆبوونهوە ئه‌نجام دەدەن .فازڵ ميرانی راشيگه‌ياند كه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وەی گۆڕان گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن و بڕياريشه سبه‌ی يادداشتێكی لێكتێگه‌يشتن ئيمزا بكه‌ن. له‌و کۆبوونه‌وە جهماوەرييه به‌رفراوانه‌دا که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێوە چوو ،ميرانی ھاوکات گوتی" ،پارتی که‌سی وای پێگهياندووە که خزمه‌تکاری خه‌ڵکی خۆی بێت ،پارتی خه‌بات دەکات له‌پێناو خزمه‌تی ميللهته و ئه‌مه‌يش گهورەترين شه‌رەفه بۆ ئێمه ".زياتر گوتی ،کوردستان به ھه‌موو نه‌ته‌وە و پێکھاتهکانهوە که‌سانی لێھاتووی تێدايه ،به‌اڵم پارتی ويستوويه‌تی باشترينی بۆ خزمه‌تی ھاوواڵتيان ھه‌ڵبژێرێت و گوتيشی "ئه‌گه‌ر ھاوواڵتييهکی ئاسايی بم دەنگ به نه‌وزاد ھادی دەدەم".
دەزگای رۆشنبيری و راگه‌ياندنی پارتی ،وەاڵمی ھێرشه ناڕەواکانی ڕاگه‌ياندنی يه‌کێتی دەداتهوە راگهياندراوێك له وته‌بێژی دەزگای رۆشنبيری و راگه‌ياندنی پارتی ديموكراتی كوردستانه‌وە ماوەيهكه ھه‌ردوو راگه‌ياندنی يهكێتيی نيشتمانيی كوردستان و بزووتنه‌وەی گۆڕان ھه‌موو سنوورەكانيان به‌زاندووە له ھێرشكردنه سه‌ر پارتيمان ،له زۆر كه‌ناڵی جياجياوە بۆ نيهتپاكيمان ئاگادارمان كردنه‌وە كه بێدەنگيمان نيشانه‌ی به خهمهوەبوونی ئارامی و نيگهراننهكردنی خاڵكی كوردستانه و دەبێ سنوورێك بۆ ئه‌م ھێرشه ناڕەوا و دوور له ئيتيك و ئه‌خالقی رۆژنامهگهرييه دابندرێ و ريكالم و بانگه‌شه بۆ ھه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ ناوزڕاندن و چه‌واشه‌كاری تێكه‌ڵ نه‌كرێ. كوڕان و كچانی 16ی ئاب له راگه‌ياندنی پارتی ،وەاڵمنهدانهوەيان له پێناو ئارامی و رێزگرتنی خه‌ڵكی كوردستانه ،ئه‌گينا ئه‌وەندە به توانان و ئهوەندەشيان پێيه كه بتوانن وشه چرچ ھهڵگهڕاوەكانی دەرنهھاتووی گه‌روتان پێ وشك بكه‌ن ،نه‌ك ھه‌ر وەاڵمی نووسينه بێسهروبهرەكانتان بدەنه‌وە ،به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك بابه‌تی ئه‌وەندە ھهستياری له گريس دەرنهھاتوو بخه‌نه به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستان كه خۆشتان پێتان سه‌ير بێت ،راگه‌ياندنی يهكێتيی نيشتمانی وا رەفتار دەكات كه له چه‌ند ساڵی رابردوو به‌شێك نه‌بوبێت له دەسهاڵت ،به‌ڵی ھه‌ر به‌م به‌رچاو ناڕونييهتان ،كه چين و له كوێن و چيتان دەوێ حزبه‌كه‌تان گهياندە ئه‌و رۆژەی ئێستا كه كه‌س حه‌سودی پێنابات .ئه‌م راگه‌ياندنه ھه‌موو وته وقسه ناشرين و دوور له ئه‌خالقی رۆژنامه‌وانی كه راگه‌ياندنی گۆڕان به ھه‌ردوو حزب و دەسهاڵتيان وتووە دووبارە و سێ بارە دەيڵێنهوە كه گوايه گۆڕان ئاوای به پارتی وتووە! دەی راگهياندنكاری زيرەك ئه‌وە بزانه به‌شێكی زۆری بۆ ھه‌ردوو حزب بووە ،ئه‌ی بير ناكهنهوە زۆر بابه‌تی ھهستيار له راگه‌ياندنی گۆڕان سه‌بارەت به حزبه‌كه‌تان باڵ‌و كراوەتهوە؟! له اليهكی ديكهوە ھه‌ڵبژاردنی رابردووش حاشاتان له شهريكبوونی حكوومه‌ت كرد. ئێمه له راگه‌ياندنی پارتی ديموكراتی كوردستان و كوران و كچانی 16ی ئاب شهربهرزين كه حزبه‌كه‌مان ئه‌وەندەی دەسهاڵتی بهسهرداشكاوە له كوردستان ئاوەدانی و پێشكه‌وتنی بهديھێناوە ،كاديرە به‌توانا و لێوەشاوەكانی حزبه‌كه‌ی 16ی ئاب كوردستانيان خسته‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزەی جيھانی ،سه‌رۆكی حزبه‌كه‌مان ديواری شه‌رم و ترسی باسكردنی دەوڵه‌تی كوردی روخاند ،ئه‌و دەوڵهتهی به خه‌ون له قه‌ڵه‌م دەدرا .به‌ڵی مادام ئێوە حزبه‌كه‌تان بێ به‌ش دەكه‌ن له شه‌ريكی به‌ڕێوەبردنی واڵت له چه‌ند ساڵی رابردوو ،ئه‌وا ئێمه سه‌ربه‌رزين كه خزمه‌تی پرسه نهتهوەيی و نيشتمانييهكانمان كردووە و ھاوكار بووين له پێشخستنی واڵتهكهمان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگۆزاری. لێرەدا ھه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و رۆشنبير و رۆژنامه‌نووسان به شاھێد دەگرين تا ئه‌مڕۆ 24/4/2014ھه‌موو توانای خۆمان بهكارھێناوە بۆ راگرتنی كاديرە ئازا و دڵسۆزەكانی پارتی و رێبازی بارزانی له راگه‌ياندن كه دان به‌خۆياندا بگرن ،تا شه‌وی رابردوو كه ڕاديۆيهكی دەنگ ناخۆش و درۆزن وشه‌ی )سه‌رسه‌ری( به‌كارھێنا ،دڵنيابن ئه‌گه‌ر بهردەوامبن له‌سه‌ر ئه‌م رەفتارەيان )سهرسهريهكان( به‌خه‌ڵكی كوردستان دەناسێنين .ھه‌ر لێرەوە رووی قسه‌مان له سه‌نديكای رۆژنامه‌نووسان و ته‌واوی رۆشنبيران و رۆژنامه‌نووسان و خه‌مخۆرانی ئه‌م گه‌له‌يه بۆ رێزگرتن له ھه‌موو اليهكتان و جهماوەری كوردستان و بۆ بهخهمهوەبوونی ھه‌بوونی كه‌ش و ھهوايهكی ئارام ،به‌م راگهياندنانه بڵێن بگه‌ڕێنه‌وە بۆ ئيتيك و ئه‌خالقی رۆژنامه‌گه‌ری ،چونكه ئێمه له روانگه‌ی به‌رپرسيارێتی حزبه‌كه‌مان و خه‌بات و مێژووی پارته‌كه‌مان و پێگه و كه‌سايه‌تی سه‌رۆكی حزبه‌كه‌مان )سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی( له ئاستی كوردستان و ناوچه‌كه و جيھان دا ئه‌م بێدەنگيهمان ھهڵبژاردووە نه‌ك شتێكيتر. گوته‌بێژی دەزگای رۆشنبيری و راگه‌ياندنی پارتی ديموكراتی كوردستان ٢٠١٤ / ٤ / ٢٤ 4
مه‌سروور بارزانی :له بهديھێنانی دەستکهوتهکان پارتی له پێشه‌وەی ھهمووانهوەيه ...سه‌رکه‌وتنی پارتی، مسۆگه‌رکردنی سه‌رکه‌وتنی کوردستانه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سياسيی پارتی ديموکراتی کوردستان ،مه‌سروور بارزانی ڕايگه‌ياند" ،ئێمه ته‌نيا به دروشم نهمانگوتووە که‌رکووک دڵی کوردستانه و، بارزانيی نه‌مر شۆڕشێکی لهوپێناوەدا دانا ،ئێستايش ئێمه ئامادەين خۆمانی بۆ به‌خت بکه‌ين ".ھاوکات دووپاتی کردەوە که بارودۆخی کوردستان و ناوچه‌که به ڕووناکی دەبينێت ،بۆ گه‌يشتن به‌و ڕووناکييهيش گوتی "پێويسته کار بکرێت بۆ سه‌رکه‌وتنی پارتی تا سه‌رکه‌وتنی کوردستان مسۆگه‌ر بێت". له مه‌راسيمێکی جهماوەريی به‌رفراواندا له ھه‌ولێر که بۆ قوتابيانی زانکۆ و په‌يمانگاکان ساز درابوو و مه‌سروور بارزانی تێيدا ئامادە بوو ،وتارێکی پێشکه‌ش کرد و جه‌ختی کردەوە که پارتی مساوەمه له‌سه‌ر بستێکی خاکی کوردستان ناکات و ،ڕوونی کردەوە "ئێمه ته‌نيا به دروشم نهمانگوتووە که‌رکووک دڵی کوردستانه و، بارزانيی نه‌مر شۆڕشێکی لهوپێناوەدا دانا ،ئێستايش ئێمه ئامادەين خۆمانی بۆ به‌خت بکه‌ين". به ئاماژە به گۆڕانکارييه‌کانی ناوچه‌که ،مه‌سروور بارزانی ڕايگه‌ياند که "ئێستا به‌رەو قۆناخێکی نوێ ھه‌نگاو دەنێين که پێويستی به يه‌کڕيزی و پێکهوەژيان و ھه‌ماھه‌نگيی اليهنهکانه". مه‌سروور بارزانی ھاوکات ڕايگه‌ياند" ،پارتی ،خه‌باتکار ،داھێنه‌ر و تێکۆشه‌ر بووە و ھه‌ميشه کاری له‌پێناو خزمه‌تکردنی ھاوواڵتيان و خزمه‌تگوزاريی به ھه‌رێمی کوردستان بووە ".به‌اڵم وەک ئه‌و گوتی ،چونکه پارتی له سنووری سلێمانی له نێوەندی ئيداريدا پێگه‌ی نه‌بووە نهيشيتوانيوە خزمهتگوزارييهکانی ھاوشێوەی ھه‌ولێر و دھۆکی پێ بگه‌يه‌نێت. ڕاشکاوانه گوتی" ،کاتێک که خه‌ڵک باسی دەستکهوت و دابهشکردنيان دەکات، دەپرسم کێ بووە خاوەنی دەستکهوتهکان و سه‌قامگيری و ئاوەدانی خۆشگوزەرانيی وەبهرھێناوە؟ بێگومان پارتی له ھه‌مووان زياتر له‌پێناويدا تێکۆشاوە و قوربانی بۆی داوە". ئه‌و ھه‌روەھا پێوەست به پێک‌ھێنانی کابينه‌ی ھه‌شته‌م دەڵێت ،له ديموکراسيی ڕاستينهدا اليهنی براوەی ھه‌ڵبژاردن حکوومه‌ت پێک دێنێت و ئه‌گه‌ر ويستی ھه‌بێت دەتوانی له‌گه‌ڵ اليهنهکانی ديکه‌يش حکوومه‌ت پێک دێنێ" ،ئێستايش که پارتی براوەيه و جێمتمانه‌ی جهماوەرە ،خوازياری ئه‌وەيه اليهنهکان له کابينه‌ی داھاتوودا به‌شدار بن ،ئهمهيشی له‌پێناو پێکهوەژيانی ئاشتيانهيه له ھه‌رێمی کوردستاندا". ئاماژەيشی دا که ،ھه‌ندێ راستيی ھه‌ن که دەبێ بخرێنه به‌ر باس و دوور له بانگه‌شه وەبيريان بێنينهوە ،ئه‌ويش ئه‌وەيه که له‌پێناو ئه‌و دەستکهوتانهی به دی ھاتوون گرفتی زۆری بۆ ھێنراوەته پێش و بۆ ته‌واوکردنی ئه‌وەی که پارتی له سه‌رەتاوە خه‌باتی بۆ کردووە و بيگه‌يه‌نێته که‌ناری ئارامی پێويستی به دەنگدان و متمانه‌ی جهماوەرە به پارتی. گوتيشی" ،دەمانه‌وێ له ڕووی ئيدارەکردندا ھاوواڵتی بڕياردەر بێت و له به‌رنامه‌ی پارتييشدايه واتای ھاوواڵتيبوون به‌رجه‌سته بکات و خۆيشی به خزمهتکاريان دەزانێت" ،زياتر گوتی" ،که‌موکورتی ھه‌بووە دانيشی پێدا دەنێين ،به‌اڵم ھه‌ميشه ھه‌وڵمان ھه‌بووە و بۆ داھاتوويش کار دەکه‌ين تا کهموکوڕييهکان نهھێڵين". ئێوە دەتوانن مێژوو دروست بکه‌ن و بڕيار له داھاتوو بدەن .بۆ ئهوەيش دەبێ به‌قه‌دەر پێويستی پارتی پێتان له ھه‌وڵی سه‌رخستنی پارتيدا بن ،چونکه دەبێ بڕواتان وابێ و جه‌ختيش دەکهينهوە که سه‌رکه‌وتنی پارتی سه‌رکه‌وتنی کوردستانه. ئه‌گه‌ر ھاوواڵتيان خواستی سه‌قامگيری و دەستکه‌وتی زياتر و خزمه‌تگوزاريی زياتريان ھه‌يه ئه‌وا پێويسته دەنگ به پارتی بدەن چونکه ھه‌ر پارتييه که ھه‌رێمی کوردستان به‌رەو سه‌رکه‌وتن دەبات. گوتيشی که پارتی بڕوای به کانديدەکانی خۆی ھه‌يه و دەزانێت که داکۆکاری سه‌رسه‌ختی خواستی ھاوواڵتيان دەبن و له پاراستنی ئه‌وی به دی ھاتووە و کاری جيددييش بۆ بهدەستنهھاتووەکان دەکه‌ن.
5
ليژنه‌ی ناوچه‌ی له‌نده‌ن گردبوونهوهيهکی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتگيری له ليستی 213پارتيمان ساز ده‌کات
به ئاماده بوونی خاتوو به‌يان سامی عبدالرحمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردايه‌تی پارتی ديموکراتی کوردستان، ليژنه‌ی ناوچه‌ی له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه‌يه‌کی جه‌ماوه‌ری بۆ ئه‌ندام و اليهنگر و ھه‌وادارانی پارتيمان و ڕێبازی پيرۆزی بارزانی نه‌مر له له‌نده‌ن سازکرد .له‌و کۆبوونهوهيهدا که ھه‌ڤاڵ شێرکۆ حه‌بيب ئه‌ندامی مه‌کته‌بی په‌يوه‌نديه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتيمان و کمال ئامێدی به‌رپرسی ليژنه‌ی ناوچه و خه‌سرۆ ئاژگهيی کارگێڕی ڕێکخستن ئاماده بوون باس له گرنگی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عيراق کرا .له درێژه‌ی ووتاره‌کاندا داوا له ئاماده‌بوان کرا که به گوڕ و تينێکی پارتيانه ڕوو له بنکه‌کانی ده‌نگدان بکه‌ن وده‌نگ بده‌ن به ليستی 213پارتی ديموکراتی کوردستان .ئاماده‌بوان سه‌رکه‌وتنی پارتيان به سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کورد و گه‌يشتن به ئامانجه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان وه‌سف کرد. ھه‌روه‌ھا ووتيان ئه‌گه‌ر پارتی نه‌بێت ئه‌و ھه‌موو پێشڤه‌چوونه‌ی که ئێستان ده‌يبينين له کوردستان وه‌دی نه‌ده‌ھات و ئه‌و سهقامگيريهی بواری ئه‌من و ئاسايش وه‌ده‌ست نه‌ده‌ھات .گرنگی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌وجاره به بۆچوونی ئاماده‌بوان بۆ ئه‌وه گه‌ڕێندرايه‌وه که ھه‌ڵبژاردنێکی يهکالکهرهوه ده‌بێت بۆ جۆری په‌يوه‌ندی نێوان به‌غدا و ھه‌رێم ،ھه‌روه‌ھا بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌موو اليه‌ك ئه‌وه بزانن که پارتيمان چۆن له کوردستان پێشه‌نگه ،له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانيش له پێشووی ھه‌موو اليهنهکانی تره‌وه دێت و ڕه‌وه‌ندی کورد له ده‌ره‌وه ڕه‌وه‌ندێکی پارتيه .له الی خۆيانه‌وه ئه‌ندامان و اليهنگرانی پارتيمان به‌ڵێنی ئه‌وه‌يان دا که له‌گه‌ڵ که‌س و کار و دۆستاندا ڕوو له سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان بکه‌ن و به گيانێکی کوردانه و پارتيانهوه ده‌نگی خۆيان بده‌ن به ليستی 213پارتيمان .ئه‌مه‌و کۆبوونه‌وه‌که به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندين پارجه شيعر و دروشمی نه‌ته‌وه‌يی و شادی وخۆشی کۆتايی ھات.
6
بانگه‌وازێك له ليژنه‌ی ناوچه‌ی لهندەنی پارتی ديموکراتی کوردستان ھهڤااڵنی به‌ڕێز ،ڕۆڵه به ئه‌مه‌ك و وه‌فاداره‌کانی پارتی و ڕێبازی پيرۆزی بارزانی ئه‌ندامان و دۆستان و ھه‌وادارن و اليهنگرانی پارتيمان ھهروەك ھه‌موو اليهکتان ئاگادارن که له کۆتايی ئه‌م مانگه‌دا ھه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عيراق به‌ڕێوەدەچێت .جارێکی تر ھه‌لێکی تری مێژووييمان ھاته به‌رده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ھه‌موو اليه‌ك ئه‌وه دووپات بکه‌ينه‌وه که پارتيمان ھه‌رده‌م پێشه‌نگ و پێشڕه‌وه .کوردستانيانی ناوه‌خۆی کوردستان به ده‌نگێکی به‌رزه‌وه که له ھه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ده‌نگی دايه‌وه ئه‌وه‌يان دووپاتکرده‌وه که )پێشڕه‌وی کورد پارتيه و سه‌رۆکمان بارزانيه( .با ئێمه‌ش لێره ھه‌موومان به يه‌که‌وه جارێکی تر به ھه‌موو اليهنێك ڕابگهيهنين که له به‌ريتانيا )پێشڕه‌وی کورد پارتيه و سه‌رۆکی ھه‌موو کورد بارزانيه( .به‌شداريتان به گوڕ و تينێکی پارتيانه وهفاداريه بۆ ڕێبازی پيرۆزی بارزانی نه‌مر و خوێنی پاکی شهھيدانی ئه‌و ڕێبازه پيرۆزه .ده‌با ھه‌موومان به‌يه‌که‌وه ئه‌و پڕۆسه‌يه بکه‌ينه که‌رنه‌ڤاڵێکی خۆشی و شادی و ڕوو له بنکه‌کانی ده‌نگدان بکه‌ين و ده‌نگی خۆمان بده‌ينه پارته‌که‌ی مه‌ال مسته‌فا بارزانی .ئه‌مڕۆ ڕۆژی کوردايهتيه .ده‌بێت ھه‌موو اليهنهکانی تر ئه‌و ڕاستی و حهقيقهته بزانن که ڕه‌وه‌ندی کورد له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان زۆربه‌ی ھه‌ره زۆريان ئه‌ندام و دۆست و ھه‌وادار و اليهنگری پارتيمانن ،بۆيه‌ش داواکارين له ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ويست که به‌شداری له‌و ھه‌ڵبژاردنه بکه‌ن و ده‌نگی خۆتان بده‌نه ليستی 213پارتی ديموکراتی کوردستان .ھه‌روه‌ھا له الی خۆشتانه‌وه که‌س و کار و دۆست و ھهڤاالن له گرنگی ئه‌و پڕۆسه‌يه ئاگادار بکه‌نه‌وه و ھانيان بده‌ن ده‌نگ بده‌ن به ليستی .213پڕۆسه‌که بۆ ھه‌ر به‌ڕێزێکتان ته‌نھا چه‌ند کاتژمێرێکه ،به‌اڵم له ده‌رئه‌نجامدا زۆر شت ده‌گۆڕێت .پێشه‌نگی و پێشڕه‌وه‌ی پارتی و بارزانی له‌ده‌ره‌وه‌ی وواڵت له‌سه‌ر ھه‌موو اليهنهکانی تر دووپات ده‌کاته‌وه ،له ھهمانکايشدا ڕێژه‌ی کورسيهکانی کورد له په‌رله‌مانی عيراقدا زياد ده‌کات که کاريگه‌ری له‌سه‌ر جۆری په‌يوه‌ندی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فيدڕاڵدا ده‌کات. ھهڤااڵنی خۆشه‌ويست ئه‌ندام و اليهنگر و دۆستانی پارتيمان بۆ ئه‌وەی مافی ئه‌وەتان ھه‌بێت به‌شداری له‌و دەنگدانه بکه‌ن ،پێويسته ٢ناسنامه له‌و ناسنامانه‌ی خوارەوە له‌گه‌ڵ خۆتان ببه‌نه بنکه‌کانی دەنگدان .کۆپی قه‌بوڵ ناکرێت ،دەبێت وێنه‌ی ئه‌سڵی ئه‌و ناسنامانهتان البێت .به‌شی يه‌که‌م ناسنامه‌ی ئهساسين که دەبێت به اليهنی که‌مه‌وە يه‌ك دانه‌تان ال ھه‌بێت که ئه‌مانه‌ن: .١پێناسی باری شارستانی عيراقی )تهزکهرە ،ھوية األحوال المدنية( .٢پێناسی ڕەگه‌زنامه‌ی عيراقی )الجنسية العراقية( .٣پاسهپۆڕتی عيراقی که ماوەکه‌ی به‌سه‌ر نه‌چوبێت )ته‌نھا پاسه‌پۆڕتی ئه‌ی و جی قه‌بوڵ دەکرێت( .٤دەفتهر نفوسی ساڵی ١٩٥٧به مه‌رجێك وێنه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی پێوە بێت ).٥صورة قيد( به مه‌رجێك ڕەسمی ئه‌و که‌سه‌ی پێوەبێت. ئه‌گه‌ر ھاتوو ٢ناسنامه له‌وانه‌ی سهرەوەت البێت ئه‌وا دەتوانيت دەنگ بدەيت و پێويستيت به ھيچ پێناسێکی تر نيه .به‌اڵم له حاڵه‌تی ئه‌وەی ئه‌گه‌ر ته‌نھا يه‌ك له‌و ناسنامه عيراقيانهی سهرەوەت البێت ،ئه‌وا پێويستيت به نيشاندانی ناسنامهيهکی تر ھه‌يه. ده‌کرێت ئه‌و ناسنامهيهی دووه‌م به‌ريتانی بێت به مه‌رجێك ناوه‌که‌ت له‌سه‌ر پێناسه بهريتانياکه وه‌ك پێناسه عيراقيهکه بێت .ئه‌گه‌ر يه‌ك ناو له نێوانياندا جياواز بێت يان ناوێك له‌سه‌ر پێناسه‌که نه‌نوسرابێت ئه‌وا کێشه نيه ،به‌اڵم ئه‌گه‌ر ناوه‌که ھه‌مووی جياواز بێت ئه‌وا قه‌بوڵ ناکرێت .ئه‌و پێناسه بهريتانيانهی که قه‌بوڵ ده‌کرێن ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ن:
7
.١پاسهپۆڕت و تڕاڤڵ دۆکيومهنتی به‌ريتانيا .٢مۆڵهتی لێخوڕينی ئۆتۆمۆبێڵی به‌ريتانيا .٣پێناسی داواکردنی پهنابهرييهتی. . ٤پێناسی تايبه‌ت به مافی مانه‌وه و پهنابهرييهتی ناسنامه‌ی دووه‌م ده‌کرێت يه‌کێك له‌و پێناسانه‌ی خواره‌وه بێت: .١کارتی ده‌نگده‌ری ئه‌له‌کترۆنی . ٢وهرهقهی بايه‌عی . ٣کارتی نيشته‌جێبوون )بطاقة السکن( . ٤مۆلهتی لێخوڕينی عيراقی کۆپيه نوێکه. ئاگادربن ئه‌وانه‌ی که ھيچ جۆرە ناسنامهيهکی عيراقی ئه‌سڵيان ال نه‌بێت ،ئه‌وا ناتوانن دەنگ بدەن .ناسنامه بهريتانياکان به ته‌نھا قه‌بوڵ ناکرێن .کۆپی ناسنامه‌ی عيراقی قه‌بوڵ ناکرێت. پڕۆسه‌ی دەنگدان له ھه‌ردوو ڕۆژی يه‌کشه‌ممه و دووشه‌ممه ٢٨/٤/٢٠١٤-٢٧دەبێت له کاتژمێر ٥-٨ئێوارە .ئاگادار بن که له‌وانه‌يه خه‌ڵکێکی زۆر له سڕە ڕاوەستابێت ،بۆيه کاتی گونجاو بدەنه خۆتان تا دەگهنه ناو ھۆڵه‌کان. کاتێك دەچيته ناو ھۆڵه‌کانی دەنگدان ئه‌وە له‌بير نه‌که‌يت که سه‌رەتا ژماره‌ی ليستی 213ھهڵبژێريت ،دواتر دەتوانيت ناوی کانديدەکه ھهڵبژێريت .له بير نه‌که‌يت يه‌که‌م جار ژماره‌ی ليسته‌که که 213ھهڵبژێريت ،ئه‌گه‌ر ئه‌وھا نه‌که‌يت ئه‌وا ده‌نگه‌که‌ت بۆ ليستی پارتيمان ناچێت. بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵ ٥بنکهی دەنگدان ھه‌يه ٢ .بنکه له شاری لهندەنه و ئه‌وانه‌ی تر له شارەکانی بێرمينگھام و مانچسته‌ر گاڵسگۆ دابه‌شکراون .ئه‌وەی خوارەوە ناونيشانی ھه‌موو بنکه‌کانی به‌ريتانيايه.
له‌ندەن )دوو بنکه(: وێمبڵی Crystal 1 Pop in Business centre ،South way, Wembley London HA9 0HB
ساوث ھۆڵ
Rear of 68 The Green Southall, Middlx ، London UB2 4BG
بێرمنگھام
The Clarendon Suites 2Stirling Road ،Birmingham ،B6 9SB
مانچسته‌ر
Bowlers Exhibition Center Longbridge Road ،Trrafrd Park ،Manchester ،M17 1SN
The Renfield Center 260Bath Street, Glasgow, G2 4JP
گالسکۆ 8
ھهڤااڵنی خۆشه‌ويست جارێکی تر داواکارين له سه‌رجه‌م ئه‌ندام و اليهنگر و دۆست و ھه‌واداری پارتی و ڕێبازی پيرۆزی بارزانی نه‌مر که ڕوو له سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان بکه‌ن و ده‌نگ بده‌ن به ليستی 213پارتيمان .ده‌نگدانت وه‌فاداری و ئهمهکدارييه بۆ ڕێبازی پيرۆزی بارزانی .ده‌نگدانت به ليستی 213دهندگانه به به‌رده‌وامبوونی ده‌ستکه‌وته مه‌زنه‌کانمان .ده‌نگدانت به ليستی 213ده‌نگدانه به گه‌يشتن به خه‌ون و ھيوا و مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد .ده‌نگدانت به ليستی 213ده‌نگدانه به سه‌رۆك مسعود بارزانی .ده‌نگدانت به ليستی 213چاره‌نوسسازه بۆ داھاتووی پهيوهنديهکانمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فيدڕاڵ. بۆ زانياری زياتر تکايه په‌يوه‌ندی بکه به ھهڤااڵن کمال ئامێدی و خه‌سرۆ ئاژگهيی له ڕێگای ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه 07754837345 ,07830290545 له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
ناوچه‌ی له‌نده‌نی پارتی ديموکراتی کوردستان ھێمن ھه‌ورامی و به‌يان سامی عبدالرحمان ديدارێك له‌گه‌ڵ ھه‌ردوو ليژنه‌ی ناوچه‌ی له‌ندەن و بێرمينگھام سازدەکه‌ن.
له درێژەی ئامادەباشی بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌کانی داھاتووی په‌رله‌مانی عيراق ھه‌ردوو ليژنه‌ی ناوچه‌ی له‌ندەن و بێرمينگھامی پارتی ديموکراتی کوردستان کۆبوونهوەيهکی بۆ به‌ڕێزان ھێمن ھه‌ورامی به‌رپرسی مه‌کته‌بی پهيوەنديهکانی دەرەوە و خاتوو به‌يان سامی عبدالرحمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردايه‌تی پارتيمان سازکرد. له‌و کۆبوونهوەيهدا ھێمن ھه‌ورامی تيشکی خسته سه‌ر گرنگی به‌شداری ڕەوەندی کورد کرد له‌و ھه‌ڵبژاردنه ،به تايبه‌تيش ئه‌ندامان و اليهنگران و دۆستانی پارتيمان بۆ ئه‌وەی کورد به ڕێژەيهکی به‌رز نوێنه‌رايه‌تی بکرێت له به‌غدا ،ھه‌روەھا داوای له ئه‌ندامان و اليهنگارن و دۆستانی پارتيمان کرد که دەنگ دەنگ بدەن به ليستی ٢١٣پارتيمان .ھه‌ورامی ووتی ئه‌و ھه‌ڵبژاردنه يهکالکهرەوە دەبێت له چه‌ند ڕووەوە ،له‌وانه‌ش بۆ ئه‌وەی ھيچ اليهنێک له عيراقدا نه‌توانێت به بێ کورد حکومه‌تی داھاتووی ئه‌و وواڵته پێك بھێنێت ،ھه‌روەھا بۆ ئه‌وەی به بێ پارتيش ھيچ اليهنێک نه‌توانێت بڕيار له‌سه‌ر ڕۆڵی کورد له به‌غدا بدات .ھه‌روەھا ووتی که ستراتيژيه‌تی پارتيمان بردنه‌وەی زۆرترين دەنگی ڕەوەندی کورديه له ئه‌وڕوپا و ئه‌مريکا و بۆ ئه‌وەی قهبارە و جهماوەرييهتی له ناوەوەی کوردستان بۆ ھه‌موو اليه‌ك ئاشکرابوو به ھه‌مان شێوە جهماوەرييهتی پارتيمان له دەرەوەی وواڵتيش ڕوون و ئاشکرا بێت بۆ ھهموواليهنهکانی تر. ھێمن ھه‌ورامی ڕۆڵی ڕەوەندی کوردی له دەرەوە به زۆر بايه‌خدار وەسف کرد له ڕابردوو و له ئێستا و له داھاتووشدا و داواشی کرد له ڕێکخستنه‌کانی پارتيمان که به گوڕ و تينێکی پارتيانه به‌شداری له‌و ھه‌ڵبژاردنه بکه‌ن و دەنگ به ليستی ٢١٣پارتيمان بدەن .ھه‌روەھا ووتی که سه‌رکه‌وتنی پارتيمان سه‌رکه‌وتنه بۆ دۆزی ڕەوای گه‌له‌که‌مان له ھه‌موو پارچه‌يه‌کی کوردستان. له الی خۆيهوەش خاتوو به‌يان سامی عبدالرحمان ئه‌ندامی سه‌رکردايه‌تی پارتيمان باسی له گرنگی ئه‌و ھه‌ڵبژاردنه کرد و ئاماژەی به ڕۆڵی نهتهوەيی پارتيمان دا و ووتی پێويسته ھه‌موومان به‌شداری له‌و ھه‌ڵبژاردنه بکه‌ين دەنگ بدەين به ليستی ٢١٣بۆ ئه‌وەی گه‌لی کورد به ئامانجه‌کانی بگات. 9