)(٢٦ی ﺣﻮزەﯾﺮان ڕۆژی ﺟﯿﮫﺎﻧﯿﯽ ﭘﺎڵﭙﺸﺘﯿﮑﺮدﻧﯽ ﻗﻮرﺑﺎﻧﯿﺎﻧﯽ ﺋەﺷﮑەﻧﺠە دەزﮔﺎی ژﯾﺎن ﺑﯚ ﻣﺎﻓەﮐﺎﻧﯽ ﻣﺮۆڤ ﻟە ﮐﻮردﺳﺘﺎن و ﻋﯿﺮاﻗﺪا ،وەک ھەﻣﻮ ڕێﮑﺨﺮاوەﮐﺎﻧﯽ ﺗﺮی داﮐﯚﮐﯿﮑﺎر ﻟە ﻣﺎﻓەﮐﺎﻧﯽ ﻣﺮۆڤ ﻟە ﻧﺎوﭼەﮐەو ﺟﯿﮫﺎﻧﺪا ،ﯾﺎدی ڕۆژی ﺟﯿﮫﺎﻧﯿﯽ ﭘﺎڵﭙﺸﺘﯿﮑﺮدﻧﯽ ﻗﻮرﺑﺎﻧﯿﺎﻧﯽ ﺋەﺷﮑەﻧﺠە دەﮐﺎﺗەوە ﮐە دەﮐەوێﺘە ٢٦ی ﺣﻮزەﯾﺮاﻧﯽ ھەﻣﻮ ﺳﺎڵێﮑەوە .ﺋەم ﯾﺎدە ﻟە ﮐﺎﺗێﮑﺪا دێﺖ ﮐە ﺗﯿﺎﯾﺪا ﭘێﺸێﻠﮑﺮدﻧﯽ ﻣﺎﻓەﮐﺎﻧﯽ ﻣﺮۆڤ ،ﺑەﺗﺎﯾﺒەﺗﯿﺶ ﺋەﺷﮑەﻧﺠە ،ﺑﺎﺗﺮﯾﻦ ﻣەﺗﺮﺳﯽ دژی ﺗﺎک و ﮔﺮوﭘەﮐﺎن ﺑەھﯚی ڕای ﺟﯿﺎواز و ﺋﯚﭘﯚزﺳﯿﯚن ﺑﻮن و ﺟﯿﺎوازﯾﯽ ﻟە ﺋﺎﯾﻦ و ﺑﯿﺮوﺑﺎوەڕدا دروﺳﺖ دەﮐﺎت. ﻗﯚﻧﺎﻏﯽ دوای ﮐەوﺗﻨﯽ ڕژێﻤﯽ ﺑەﻋﺲ ﻟە ﻋﯿﺮاﻗﺪا ﻧەک ﺗەﻧﮫﺎ ﻧەﺑﻮە ھﯚی ﮐﯚﺗﺎﯾﮫێﻨﺎن ﺑە ﺋەﺷﮑەﻧﺠە ﮐە ﺑەﻋﺲ ﺑﯚ ﭘﺘەوﮐﺮدﻧﯽ ﺳﯿﺴﺘەﻣﯽ ﺳﯿﺎﺳﯽ ﺑەﮐﺎر دەھێﻨﺎ ،ﺑەڵﮑﻮ ﺑەﺷﯿﻮەﯾەﮐﯽ ﺑەرﺑوی ،ﮐە ﺗەﻧﺎﻧەت ﻟەﭘﺎڵ ﮔﺮوﭘە ﺗﯿﺮۆرﯾﺴﺘﯿەﮐﺎﻧﺪا ،ﺳﻮﭘﺎی ھﺎوﭘەﯾﻤﺎﻧﺎﻧﯿﺶ ﭘەﻧﺎﯾﺎن ﺑﯚ ﺑﺮدو ﺋەﺷﮑەﻧﺠەداﻧﯽ زﯾﻨﺪاﻧﯿەﮐﺎﻧﯽ ”ﺋەﺑﻮﻏﺮێﺐ“ﯾﺶ ﺳﺎڵﯽ ٢٠٠٤ﻟە ﻻﯾەن ﺳەرﺑﺎزە ﺋەﻣﺮﯾﮑﯿەﮐﺎﻧەوە ،ﻧﻤﻮﻧەی ﺋەو ﺑەرﺑوﯾﯿە ﺑﻮ .دەرﮐەوﺗﻨﯽ داﻋﺶ-ﯾﺶ ﺗﺎﺟﯽ ﺑﺎﺗﺮﯾﻦ ﺟﯚری دڵڕەﻗﯽ و ﺋەﺷﮑەﻧﺠە ﺑﻮ ﮐە ﺗەﻧﺎﻧەت ﺳڵﯽ ﻟە ڕاﮔەﯾﺎﻧﺪﻧﯽ ژﯾﺎﻧﺪﻧەوەی ﮐﯚﯾﻼﯾەﺗﯿﺶ دژی ھﺎووﺗﯿﺎﻧﯽ ﮐﻮردی ﺋێﺰدی ﻧەﮐﺮدەوە. ﺑەﭘێﯽ ﺑڕﯾﺎری )(١٤٩/٥٢ی ڕۆژی /١٢ﮐﺎﻧﻮﻧﯽ دوەم ،١٩٩٧/ﻧەﺗەوە ﯾەﮐﮕﺮﺗﻮەﮐﺎن ڕۆژی )(٢٦ی ﺣﻮزەﯾﺮاﻧﯽ وەک ڕۆژێﮑﯽ ﺟﯿﮫﺎﻧﯿﯽ ﺑﯚ ﭘﺎڵﭙﺸﺘﯿﮑﺮدﻧﯽ ﻗﻮرﺑﺎﻧﯿﺎﻧﯽ ﺋەﺷﮑەﻧﺠە ﻟە ھەﻣﻮ دﻧﯿﺎدا ﻧﺎﺳﺎﻧﺪ .ﻟە ﭘێﻨﺎو ﺑﻨﺒڕﮐﺮدﻧﯽ ﺋەﺷﮑەﻧﺠە و ﭼﺎﻻﮐﮑﺮدﻧﯽ ﺑەﻧﺪەﮐﺎﻧﯽ ڕێﮑﮑەوﺗﻨەﮐﺎن ﻟەﺳەر ﺋەﺷﮑەﻧﺠە و ﻣﺎﻣەڵەی ﻧﺎﻣﺮۆﭬﺎﻧە ،ﮐە ڕۆژی /٢٦ﺣﻮزەﯾﺮان١٩٨٧/ ﮐەوﺗە ﺟێﺒەﺟێﮑﺮدﻧەوە .زۆرﺑەی وﺗﺎﻧﯽ دﻧﯿﺎ ﯾﺎدی ﺋەم ڕۆژە دەﮐەﻧەوە .ﺋەﻣﯿﻨﺪاری ﮔﺸﺘﯽ ﻧەﺗەوە ﯾەﮐﮕﺮﺗﻮەﮐﺎن ﺟﮕە ﻟە ھﺎﻧﺪاﻧﯽ ھەﻣﻮ وﺗﺎﻧﯽ ﺋەﻧﺪام ﻟە ﻧەﺗەوە ﯾەﮐﮕﺮﺗﻮەﮐﺎن ﺑﯚ ﭘەﯾﻮەﺳﺘﺒﻮون ﺑە ڕێﮑﮑەوﺗﻨﻨﺎﻣەی ﺑەرەﻧﮕﺎرﺑﻮﻧەوەی ﺋەﺷﮑەﻧﺠەو ﭘﺎڵﭙﺸﺘﯿﮑﺮدﻧﯽ ﺳﻨﺪوﻗﯽ ﮐﯚﻣەک ﺑﯚ ﻗﻮرﺑﺎﻧﯿﺎﻧﯽ ﺋەﺷﮑەﻧﺠە ،ﺑەم ﺑﯚﻧەﯾەوە ﻟە ﻧﺎﻣەﯾەﮐﺪا دەڵێﺖ ” :ﺑﺎ ھەﻣﻮان ﮐﺎر ﺑﯚ ﻧەھێﺸﺘﻨﯽ ﺋەﺷﮑەﻧﺠە ﻟە ھەﻣﻮ ﺟﯿﮫﺎﻧﺪا ﺑﮑەﯾﻦ“. ﻟەﺑەرﺋەوەی ﺋەﺷﮑەﻧﺠە ﺋﺎﻣﺎﻧﺠﯽ ﺗێﮑﺸﮑﺎﻧﺪﻧﯽ ﮐەﺳﺎﯾەﺗﯿﯽ ﻗﻮرﺑﺎﻧﯿﯿە و ڕەﺗﮑﺮدﻧەوەی ﮐەراﻣەﺗﯽ ﻣﺮۆﭬە ،ﺑەھﯿﭻ ﺷێﻮەﯾەک و ﻟە ژێڕ ھەر ﺑﺎرودۆﺧێﮑﺪا ﭘﺎﺳﺎوی ﺑﯚ ﻧﺎھێﻨﺮێﺘەوە ،ﯾﺎﺳﺎی ﻧێﻮدەوڵەﺗﯽ ﻗەدەﻏەی دەﮐﺎت و ﻧەﺗەوە ﯾەﮐﮕﺮﺗﻮەﮐﺎن ھەر ﻟەﺳەرەﺗﺎوە وەک ﻗێﺰەوەﻧﺘﺮﯾﻦ ڕەﻓﺘﺎر ﺋﯿﺪاﻧەی ﮐﺮدووە .ﺋەﻣەش ﺑەﺷێﮑە ﻟە ﯾﺎﺳﺎی ﻋﻮرﻓﯽ ﻧێﻮدەوڵەﺗﯽ ﮐە ﭘێﻮﯾﺴﺘە ھەر ﺋەﻧﺪاﻣێﮑﯽ ﮐﯚﻣەڵﮕەی ﻧێﻮدەوڵەﺗﯽ ﭘﺎﺑەﻧﺪ ﺑێﺖ ﭘێﻮەی ،ﺗەﻧﺎﻧەت ﺋەﮔەر ﺋەو ڕێﮑﮑەوﺗﻨﻨﺎﻣﺎﻧەﺷﯽ ﺋﯿﻤﺰا ﻧەﮐﺮدﺑێﺖ. ﻟەم ﺑﯚﻧەﯾەدا ،دەزﮔﺎی ژﯾﺎن داواﮐﺎرە ﻟە دەزﮔﺎ ﻣەدەﻧﯽ و ﺣﮑﻮﻣﯿەﮐﺎن ﻟە ﮐﻮردﺳﺘﺎن و ﻋﯿﺮاق ﮐﺎر ﺑﮑەن ﺑﯚ ﮔەڕاﻧەوەی ﻣﺎﻓﯽ ﻗﻮرﺑﺎﻧﯿﺎﻧﯽ ﺋەﺷﮑەﻧﺠە ،ﺋەوەش ﻟە ڕێﮕەی ھەﻣﻮ ﺋەو ﭘێﻮەرە ﯾﺎﺳﺎی و ﻣﯚراﻟﯿﺎﻧەی ﮐە ڕێﮑﮑەوﻧﺘە ﻧﺎوﺧﯚﯾﯽ و ﻧێﻮدەوڵەﺗﯿەﮐﺎن داﯾﺎﻧﻨﺎوە .ھەروەھﺎ ﮐﺎری دڵﺴﯚزاﻧە ﻟە ﭘێﻨﺎو ﻟێﭙێﭽﯿﻨەوە ﻟە ڕێﮑﺨەران و ﺋەﻧﺠﺎﻣﺪەراﻧﯽ ﺗﺎواﻧﯽ ﺋەﺷﮑەﻧﺠە ،ﺋەﻣە ﺟﮕە ﻟە ﺑەﮐﺎرھێﻨﺎﻧﯽ ھەﻣﻮو ﺋەو ﻣەرﺟە ﭘﺰﯾﺸﮑﯽ و دەروﻧﯿﺎﻧەی ﮐە ڕاﺳﺘﯽ و دروﺳﯽ ڕوداﻧﯽ ﺋەﺷﮑەﻧﺠە دەردەﺧەن .ﻟە ھەﻣﺎن ﻣﯿﺎﻧەدا دەزﮔﺎی ژﯾﺎن ﺟەﺧﺖ ﻟەﺳەر ﮔﺮﻧﮕﯽ ﺑوﮐﺮدﻧەوەی ﮐﻮﻟﺘﻮری ﯾﺎﺳﺎﯾﯽ ﻟەﺳەر ﺋەﺷﮑەﻧﺠەو ﮔەڕاﻧﺪﻧەوەی ﻣﺎﻓﯽ ﻗﻮرﺑﺎﻧﯿﺎن و ﭼﺎرەﺳەری ﭘﺰﯾﺸﮑﯽ و دەروﻧﯽ دەﮐﺎﺗەوە ،ﮐە ﭘێﻮﯾﺴﺘە ﺑﯚ ﮔەڕاﻧەوەی ژﯾﺎﻧﯽ ﺳﺮوﺷﺘﯽ و ﺷﺎدﺑﻮﻧەوە ﺑە ﻣﺎﻓەﮐﺎﻧﯿﺎن و ﭘﺎراﺳﺘﻨﯽ ﮐەراﻣەﺗﯿﺎن. ﭘەﯾﻮەﻧﺪی: ﺳەح ﺋەﺣﻤەد ،ﺳەرۆﮐﯽ دەزﮔﺎ ٠٠٤٩١٧٧١٧٥٧٠٧٧ - ٠٠٩٦٤٧٧١٢٢٢٩٩٩ press@jiyan-foundation.org
دەزﮔﺎی ژﯾﺎن ﺑﯚ ﻣﺎﻓەﮐﺎﻧﯽ ﻣﺮۆڤ ٢٦ی ﺣﻮزەﯾﺮان ٢٠١٦