چار کاتژمێر

Page 1

‫چار کاتژمێر‬ ‫«کورتەچیڕۆکێک‪ ،‬لەسەر بنەمای ڕووداوێکی ڕاستەقینە»‬

‫زمناکۆ خەرسۆ‬

‫‪1‬‬


‫ئەوە لۆ سێ سااڵن دەچی شیالن و بەختیار و سێ منداڵەکەیان لە ئەڵمانیا دەژین‪ .‬کە گەیشتنە ئەڵمانیا‪ ،‬لە‬ ‫شارۆچکەیەکی گچکە گیرسانەوە‪ .‬گچکە لە ژمارەی دانیشتوان‪ ،‬دەنا ڕووبەری شارەکە گەورە دیارە‪ .‬کۆمەڵەک مۆڵ و‬ ‫تەنانەت دەریاچەی دەستکرد و پاڕکی گەورەشی لێیە‪ .‬ئەوان و خەڵکی شارەکەش‪ ،‬ھەریەکەیان بە کارەکەوە مژوڵن و‬ ‫بژێوی خۆیان پەیدا دەکەن‪.‬‬ ‫بەختیار‪ ،‬کە کاتی خۆی لە کوردستان مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووە‪ ،‬پاش ھەوڵدان و خوێندن و دووبارەکردنەوەی‬ ‫چەند تاقیکردنەوەیەک‪ ،‬لەوێندەریش بووەوە مامۆستای ئینگلیزی‪ .‬لە شارۆچکەکەی خۆیان‪ ،‬لە پەیمانگەیەک کارەکی‬ ‫دەستکەوت بوو‪ .‬دەیانتوانی پژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن‪ .‬بەختیار و شیالن بە خۆشەویستی زەواجیان کرد بوو‪.‬‬ ‫ئەوان کە لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەالحەدین یەکتریان ناسی و پاشان تەمی عەشق تەالری بیرکردنەوەیانی تەنی‪،‬‬ ‫ئەو عەشقە بووە بنەمای ئەوکات و ئێستای ژیانیان‪ .‬ئەگەرچی وەکی زۆربەی کچ و کوڕانی دیکەی کوردستان تووشی‬ ‫زۆر سەرھێشە بوونەوە‪ .‬ئاخر‪ ،‬لە کوردستان زۆر لە خێزانەکان بابەکی ڕەجعی‪ ،‬ئەگەرنا برایەکی پاشکەتوو‪ ،‬خۆھەرنا‬ ‫ئامۆزایەکی مێشک‪-‬بەردینیان ھەیە‪ ،‬کە دەزانن کچەکەیان "عیالقە"ی لەگەر کوڕە ھەیە کە ھاتیتە داخوازی‪ ،‬ئیدی‬ ‫ھاوسەرگیرییەکە تەگەرەی تێ دەکەوی‪ ،‬ئەوەی بەختیار و شیالنیش ھەروا‪ .‬بەاڵم ئەوان کە لە ڕوحدا یەکتریان خۆش‬ ‫دەویست‪ ،‬ھەموو ئەو ناخۆشییانەی ئەوەلی کاریان نەکردە سەر خۆشەویستییەکەیان‪ ،‬بگرە بەھێزتریان کرد‪.‬‬ ‫دوو کچ و کوڕەکیان ھەبوو‪ .‬نازی دووازدە سار و شکۆی حەفت سار و ئاسیاشیان تەمەنی دوو سااڵن بوو‪ .‬شیالن لە‬ ‫کوردستان سەردانی دکتۆری دەروونی کرد بوو‪ ،‬ناوەناوەش چارەسەری وەردەگرت‪ .‬دکتۆر پێی گۆتبوو کە نەخۆشیی‬ ‫خەمۆکی ھەیە‪ .‬زۆر جاران کە دەرمانی وەردەگرت‪ ،‬کە باشتر دەبوو‪ ،‬دەستی لە دەرمانەکان ھەردەگرت‪ .‬کە‬ ‫نەخۆشییەکەی لۆ دەھاتەوە‪ ،‬بێ تاقەت دەبوو؛ خولقی ئیشکردنی ناو مارێی نەدەما؛ و جارجارە ھوڕێنەی‬ ‫خۆکووشتنیشی دەکرد‪ ،‬بەس قەت نەبووە ھەنگاوی لۆ نابی‪ .‬زۆر جاران کە لەگەر بەختیاری باسی کەئابەکەی وی‬ ‫دەکرا‪ ،‬شیالن دەیگۆ‪" ،‬زۆر جاران ھاتیتە مێشکم خۆم بکوژم‪ ،‬بەس دڵنیات دەکەمەوە‪ ،‬قەت نامەوێ مندارەکانم بێ‬ ‫داک گەورە بن‪ ،‬لۆیێ قەت ئەو ھەڵەیە ناکەم"‪.‬‬

‫‪2‬‬


‫ئەوەیان لە کن ئاسایی بوو کە زۆر جاران شیالن تووشی خەمۆکییەکەی دەبۆوە‪ .‬بەس ئەوەی باش بوو‪ ،‬پاش چەند‬ ‫ڕۆژەکی باشتر دەبوو‪ .‬ماوەی دوو سێ ڕۆژ بوو شیالن دیسان تووشی خەمۆکییەکەی ببۆوە‪ .‬ئەوڕۆ سبیانێ کە لە خەوێ‬ ‫ھەڵستان‪ ،‬شیالن دڵتەنگییەکی زۆر زۆری ھەبوو‪ .‬کە چووە ئەدەبخانەی‪ ،‬زیادتر لە جاران ماوە و زۆری پێ چوو‪ .‬پاشان‬ ‫ھەموویان لەسەر مێزی نانخواردن خڕ بوونەوە‪ .‬کە لەسەر مێزی نانخواردنەکە بوون و نانی سبیانێیان دەخوارد‪ ،‬شیالن‬ ‫بەدەم قسەکردنەوە‪:‬‬ ‫ بەختیار‪ ،‬دەزانی خۆکووشتنیش وزەی دەوێ‪ .‬ئاخر لەبەالش نییە کە نەخۆشی دەروونی ئەوکاتە خۆیان دەکوژن کە‬‫بەھۆی دەرمانەوە ھەندەک باشتر بووینە‪ .‬یانی‪ ،‬بایی ئەوەندە وزەیان ھەیە‪ ،‬کە خۆیان بکوژن ‪.‬‬ ‫ ڕاستە‪ ،‬وەیە ‪.‬‬‫ئاسایی‪ ،‬شیالن سبیانان ناو مارێی ھەردەبژارد و خاوێن دەکردەوە و پیارە و ھیرباریشی دەشووشت‪ .‬بەاڵم لەبەرئەوەی‬ ‫کە نەخۆش دەکەوت‪ ،‬تاقەتی ئەوەی نەدەما‪ ،‬لۆیێ ئیشی دونێشی مابۆوە‪ .‬ژۆری دانیشتن و ناندین خاوینکردنەوەیان‬ ‫دەویست‪ ،‬جگە لەوەی ژۆری نووستنەکە دەستی لێ نەدرا بوو‪ .‬کە لەسەر نانی ھەرستان‪ ،‬بەختیار چووە ئاودەستێ‪،‬‬ ‫کە مەخسەلی دەستوچاوانی لێیە‪ ،‬تا ددانی بشوا‪ ،‬ھەر ئەوەندەی پێ چوو زیادتر نا‪ .‬کە ھاتە دەرێ‪ ،‬ھەر سێ مندارەکە‬ ‫لە ژۆرەکەی خۆیانن و شیالنیش لەوێ نییە‪ .‬بەختیار لە مندارەکانی پرسی؛‬ ‫کانی داکتان؟‬‫شکۆ‪ :‬ڕۆیشت‪.‬‬ ‫نەیگۆ کێوە دەچم؟‬‫ناز‪ :‬نا‪ ،‬ھیچ قسەی نەکرد‪.‬‬ ‫یەکسەر لە سینگی بەختیاری دڵەخورپەکی توند کوتای‪ .‬ئەو ھەندی یەکودوو فکری لۆ ئەوەی چوو‪ ،‬شیالن سلفی لە‬ ‫سەیارەی دایە و چووە خۆی بکوژی‪.‬‬ ‫ نا‪ ،‬توو بڵێی شیالن خۆی بکوژی؟ باوەڕ ناکەم‪ .‬ئاخر زۆر جاران ئەو باسی ئەوەی کردییە کە لەبەر مندارەکان خۆی‬‫ناکوژی‪ .‬بەس ئەدی دەبی کێوە چوو بی؟‬ ‫پاش ئەوەی بەختیار ئۆقرەی لێ ھەرگیرا‪ ،‬ئەگەرچی ھیچ وەھای نیشان نەدا‪ ،‬کە ھیچ لە گۆڕێ بی‪ ،‬بەرانەکینێ پاش‬ ‫چەند دەققەکی کەم‪ ،‬دیسان ھەمان پرسیاری لە بەرخەکانی کردەوە‪ .‬ئەوانیش ھەمان شتیان وەرام دایەوە‪ ،‬ئەگەرچی‬ ‫تەئکیدی کردەوە‪ ،‬ئەگەر داکیان قسەکی کردبی ‪.‬‬

‫‪3‬‬


‫ نا‪ ،‬ئاسایی نییە‪ ،‬ئاخر ئەو کەینێ وەھا بەپەلە ڕۆیشتییە بێ ئەوەی بە من بڵێ‪ .‬ئەوڕۆ یەکشەممەیە و دەوام نییە‪،‬‬‫ئاخر چ جێیەک ھەیە ئەو بچیتێ‪ .‬خۆھەرنا‪ ،‬شکۆ و ناز گەورەن‪ ،‬بە وان دەڵێ کە بەنیازی کێندەر بووە‪ .‬توو بڵێی‬ ‫بەنیازی خۆکووشتن وەھا زوو دەرپەڕییە؟ نا‪ ،‬نا نا نا‪ ،‬قەت نابی شتی وەھا ڕوو بدا‪ .‬ئەمن دەزانم ئێستا دێتەوە‪.‬‬ ‫نێزیکەی نیو سەعاتەک ڕەت بوو و خەبەری نەبوو‪ .‬تەواو ئۆقرەی لێ ھەڵگیرا‪ .‬ھەمیشە لە خەیاڵی خۆی دەیان و سەتان‬ ‫پرسیاری لەدوو یەک دەکرد‪ .‬ناوە ناوە دەچووە ژۆری مێوانان و تەماشایەکی ناو ژۆرەکەی دەکرد و چاوەکی دەخستە‬ ‫سەر کاتژمێری دیوار و دەچۆوە ژۆرەکەی خۆی‪ .‬لەو ماوەیەدا چەندان تەلەفۆنی لۆ شیالن خانی خێزانی کرد‪ .‬بەاڵم‬ ‫تەلەفۆنەکەی داخرا بوو!‬ ‫ باشە‪ ،‬شیالن ئەوڕۆ دڵی زۆر تەنگ بوو‪ .‬بەو سبیانە زووە ھیچ خولقی نەبوو‪ .‬ئەو مارەش لەبەر بارییە‪ .‬نا‪ ،‬خۆ‪. ...‬‬‫ئەدی‪... ،‬ممممم‪ ، ...‬نازانم‪ ،‬دەزانی‪...،‬ھا‪ ،...‬نا‪ ،...‬نازانم برێم چ‪ .‬ئەدی بەو سبیانە نەیگۆت‪" ،‬خۆکووشتنیش وزەی دەوێ‪.‬‬ ‫ئاخر لەبەالش نییە کە نەخۆشی دەروونی ئەوکاتە خۆیان دەکوژن کە بەھۆی دەرمانەوە ھەندەک باشتر بووینە‪ .‬یانی‪،‬‬ ‫بایی ئەوەندە وزەیان ھاتیتەوە بەرێ‪ ،‬کە خۆیان بکوژن‪ ".‬خوایە! نا‪ ،‬با ھیچ ڕووی نەدا بی! نا نا‪ ،‬ھیچ نییە ئێستا‬ ‫دێتەوە‪ .‬باشە با تەلەفۆنەکی لۆ دادە ئەنینا بکەم‪ ،‬بەشکووم چووبیتە مارێ وان‪.‬‬ ‫ئەنینا و ماڕکۆس ژن و مێردەکی ئەڵمانی بوون‪ .‬لەگەر مارێ بەختیار و شیالنی ھۆگری یەکتری ببوون‪ .‬زووزوو یەکتریان‬ ‫دەدیت‪ .‬کە بەختیار تەلەفۆنی لۆ ئەنینا خانی کرد‪ ،‬تا بزانی داخۆ شیالنی خێزانی لەوێندەرێیە یان نا‪ ،‬ئەنینا خانیش‬ ‫بەو ھەواڵپرسینە تاسا و دڵی خۆرپەی کرد‪ ،‬ئەگەرچی ئەو ھیچی لەبارەی شیالنی نەدەزانی‪ .‬ئەنینا خان بەڵێنی دا کە‬ ‫تەلەفۆنی لۆ شیالنی بکا و ئاگاداری بەختیاریش بکاتەوە‪.‬‬ ‫ ئەوەیان ئاسایی نییە‪ .‬ئەمن ھەست ناکەم ڕۆژەکی ئاسایی بی‪ .‬ئاخر تێناگەم لۆ دەبی ئەوڕۆم ڕۆژە شومەکە بێ‪.‬‬‫خودایە‪ ،‬پێم بڵێ‪ ،‬لەبەرچی ئەوڕۆ‪ ،‬ئاخر لۆ بززات ئەوڕۆ‪ ،‬قەڵەم لە بەخت و چارەڕەشی من درایە؟ نا ھەست ناکەم‬ ‫ئەوڕۆ وەکوو ھەموو ڕۆژان بی‪ .‬تەنانەت لەبەر چاوم کەش و ھەوا و درەختیش جودان‪ .‬نا‪ ،‬ئەمن ئەبەد نامەوێ ئەوڕۆم‬ ‫ڕۆژەکی شووم بی‪ .‬ئەو ڕۆژە بی‪ ،‬ھەواڵی مەرگی خۆم لە ھەواڵی مەرگی ئەودا ببیستم‪.‬‬ ‫بەرەبەرە کات دەڕۆیی و بەختیاریش تەونی بیرکردنەوەی بە ھەزاران الوە پەلی ھاوێشت بوو‪ .‬بیری لۆ زۆر شتی خراپ‬ ‫دەچوو‪ .‬تەماشای بێچووەکانی دەکرد و سەعات بە خێرایی دەڕوا و مەدامیش ھێشتا دیار نییە‪ .‬ئەوە بووە سەعاتەک و‬ ‫لە بەردەم پەنجەرەکەوە ڕەت نەبوو‪ .‬لەناو ئەو ھەموو جەنجاڵیی خەیاڵکردنەدا‪ ،‬دەستی دایەوە تەلەفۆنەکە‪ .‬بەشکووم‪،‬‬ ‫دەی ئەوە خوایە و تەلەفۆنەکەی کرابێتەوە‪ .‬بێ ھوودە‪ ،‬چەندان تەلەفۆنی کرد‪ ،‬تەنانەت جڕڕڕجڕڕڕی زەنگلێدانەکەشی‬ ‫نەدەڕۆیشت! ھەرچەند زیادتر کات دەڕۆیی‪ ،‬پتر خەم و ترس و مەرگ لە ناخی بەختیاردا تێکەڵ دەبوون‪ .‬ئاخر‪ ،‬ئەو‬ ‫دەیزانی شیالن ھەرچییەکی بەسەردا ھاتبێ‪ ،‬ئەوا ڕێک بریتییە لەوەی‪ ،‬ھەمان شتیش بەسەر ویدا دێ‪.‬‬

‫‪4‬‬


‫ نا‪ ،‬ئەمن ھەرگیز نامەوێ ئەوڕۆم ئەوەندە نغرۆ و وێران بێ‪ .‬خودایە‪ ،‬نامەوێ ئەوڕۆم لە مێژوومدا بنووسرێتەوە بە‬‫ڕۆژی مەرگی نیوەی ڕوحم‪ ،‬نیوەی خۆم‪ ،‬نیوەی ھەبوونم‪ ،‬و نیوەی بەختیارم‪ .‬ئەمن تەواو وێرانم‪ .‬تێناگەم‪ ،‬ئەمن ھەر‬ ‫سەرم لەسەر پەنجەرەکەیە‪ ،‬بەو ھیوایەی شیالن بە بەر چاوم ڕەت بێ و بیدینم‪ ،‬بەاڵم لە پەنجەرەکەوە تەم و تارمایی‬ ‫مەرگ لە دارەکان‪ ،‬لە پەلکەکان‪ ،‬لە گوڵە گەش و ڕەنگاوڕەنگەکانیش دەبینم‪ .‬لەبەرچاوم دنیا یەک پارچە پرسەیە‪.‬‬ ‫ھەست بە بێدەنگیی پرسەی زەوی دەکەم‪ .‬نا‪ ،‬نا نا نا نا نا‪ ،‬دەی شیالن‪ ،‬توخوا بەدەر کەوە‪ ،‬ئەمن ھەست بە‬ ‫ڕوحکێشانی خۆم دەکەم‪ .‬ھەست دەکەم بەرە بەرە ھەناسەسوار دەبم‪ .‬پشیم نایێ! نا‪ ،‬بەشکووم ئەمن ھوڕێنە دەکەم!‬ ‫بەختیار کەوتە نێوان دوو بەرداشی فرە مەزن؛ مان و نەمانی شیالن‪ .‬ئەو ھەمیشە بیری لۆ ئەوە دەچوو کە شیالن بێ‬ ‫ئەوەی ئیشی ناو ماڵێی بکا ڕۆیشتییە‪ ،‬جگە لەوەی ئەو چەند ڕستەیە ھەمیشە وەکوو ھەور ئاسمانی بیرکردنەوەی‬ ‫داپۆشی بوو‪" ،‬بەختیار‪ ،‬دەزانی خۆکووشتنیش وزەی دەوێ‪ .‬ئاخر لەبەالش نییە کە نەخۆشی دەروونی ئەوکاتە خۆیان‬ ‫دەکوژن کە بەھۆی دەرمانەوە ھەندەک باشتر بووینە‪ .‬یانی‪ ،‬بایی ئەوەندە وزەیان ھەیە‪ ،‬کە خۆیان بکوژن‪ ".‬لەو ماوەیەدا‪،‬‬ ‫مێشکی ملیۆنان کاری بەیەکەوە دەکرد‪ ،‬خۆ دەستیشی لەسەر مۆبایلەکەی ھەڵ نەدەگرت‪ .‬ھەمیشە دووبارە تەلەفۆنی‬ ‫دەکردەوە بەو ھیوایەی شیالن تەلەفۆنەکەی کردبیتەوە و وەاڵمی بداتەوە‪ .‬ھەرچەند جاری فکری لۆ ئەوە دەچوو کە‬ ‫شیالن خۆی کووشتبی‪ ،‬ھەستی بە مەرگی خۆیشی دەکرد‪ .‬ئەوەیان‪ ،‬مەگەر ئەوانە تێی بگەن‪ ،‬وەکوو بەختیار و شیالن‪،‬‬ ‫ڕوحیان ھاوبەش کردبی‪ .‬ھەر یەکەیان بەشەک لە ڕوحی ئەوی دی ھەبێ‪ ،‬تا ڕوحەکی کاملی ھەبێ‪ ،‬تا بتوانی زیندەگیی‬ ‫ژیانی ھەبێ‪ .‬ژبەرھەندێ‪ ،‬لە ئانی نێزیکبوونەوەی شیالن لە مەرگ‪ ،‬بەختیاریش لە شوێنی خۆی ھەمان ھەست و‬ ‫ئیحساسی ھەبوو‪ .‬دوو مەرگی پەیوەست بە یەکتری‪ .‬مردن و ژیانی یەکیان‪ ،‬مەرگ و ژینی ئەوی تریانە‪.‬‬ ‫ باشە‪ ،‬ئەوە وا لە دوو کاتژمێران نێزیک دەبیتەوە و ھەواڵیشی نییە‪ .‬نا‪ ،‬ئەمن نامەوێ ئەوە ڕوو بدا‪ .‬قەت نامەوێ‬‫مەرگی وی بە چاوی خۆم بدینم‪ .‬خودایە‪ ،‬تکا دەکەم‪ ،‬با ئەوڕۆم ڕۆژە ھەرە ڕەشەکەی ژیانم نەبی‪ .‬ئەمن نامەوێ بێ‬ ‫شیالن بم‪ .‬ئاخر بێ‪-‬شیالن‪-‬بوون وەکوو‪ ،‬بێ‪-‬ڕوح‪-‬بوونە‪ ،‬بێ ھەناسە و ھیوا و ژیان و بێ دنیایە‪ .‬نا‪ ،‬ئەوە بووە دوو‬ ‫سەعات‪ ،‬ئەگەر ئەو بڕیاری خۆکووشتنی دابی‪ ،‬ئێستا ڕوحی لە ئاسمان بەرزتر و بەرزتر دەبیتەوە‪ .‬نا‪ ،‬خودایە نا‪ ،‬ئەمن‬ ‫نامەوێ بێ وی و بێ ڕوح و بێ ژیان و بێ خۆم بم‪ .‬ئەمن نامەوێ ئەو بەرخانەم بێداک بن‪ .‬ئەمن نامەوێ ئاسیا لەو‬ ‫تەمەنەیڕا بێ داک بی‪ .‬ئەمن ھەست ناکەم ئەوڕۆم ئاسایی بی‪ .‬ئاخر ئەوە کەینێ گفتوگۆی ناخی من بووە! نا‪ ،‬توخودا‬ ‫خودا با وەنەبی‪ .‬با ئەوڕۆم خەون بی‪ ،‬با ئێستام خەوێکی قووڵ بی‪ .‬نامەوێ مەرگ لە دار‪ ،‬لە بەرد‪ ،‬لە ھەوا‪ ،‬لە‬ ‫ئاسمان‪ ،‬لە شووشە‪ ،‬لە گوڵ‪ ،‬لە پەلک‪ ،‬لە خۆم‪ ،‬لە جەستەم‪ ،‬لە دڵم‪ ،‬لە ھەموو گەردوون بەدی بکەم‪ .‬نا خودایە نا!‬ ‫تەواو وێرانم‪ .‬چ بکەم‪ .‬نامەوێ بچم بەرخەکانم لە باوەش بگرم و تێر تێر بوونی بێ‪-‬داکیان بکەم‪ .‬نا‪ ،‬نا‪ ،‬نا‪ ،‬نا نا نا نا‬ ‫نا‪ ،‬خودایە ئەو ھەموو ھوڕێنەیە چییە! نا‪ ،‬نامەوێ ئەوڕۆم ڕۆژی جاڕدانی مەرگ بێ‪ .‬نامەوێ ئەوڕۆ مەرگی وی و ھی‬ ‫من بێ! نامەوێ لە مەرگی وی مەرگی خۆم پەی بکەم‪ .‬نا خودایە نا! (بەختیار‪ ،‬دنیایە‪ ،‬ئەگەر ڕۆژەک لە ڕۆژان ئەمن‬ ‫مردم‪ ،‬دەمەوێ تەرمەکەم ببەیتەوە کوردستان و لەوێندەر بمنێژی)‪.‬‬ ‫‪5‬‬


‫بەختیار سەری ڕاوەشاند و یەک دوو مستی لە تەپلی سەری خۆی دا‪ ،‬کە ئەو وەسیەتانەی بە بیر ھاتەوە‪ ،‬کە جار‬ ‫جارە بەدەم قسەکردن و غەریبیکردنی کوردستانێ و "بەرد لە جێی خۆی سەنگینە"یان دەکرد‪ .‬ئەو کە بە مستان‬ ‫لەسەری خۆی دا‪ ،‬تا بەخۆ بێتەوە‪ ،‬ئاخر ئەو قەت نەیدەویست درک بەوە بکا‪ ،‬ئەوڕۆ واقیعە و ئەویش لە چ خەو و‬ ‫خەوناندا نییە‪ .‬خەیاڵ خەریک بوو وێرانی دەکرد‪ .‬خەیاڵی ئەوەی دەبێ ئەو شەڕابە تاڵە بنۆشێ و جاڕی مەرگی شیالن‬ ‫و دار و بەرد و سرووشت و عاسمان و خۆی و گەردوون لێ بدا‪ .‬لەو ماوەیەدا‪ ،‬تەنێ دوو سەعات ڕەت بووە‪ ،‬بەاڵم ئەو‬ ‫بیری لۆ ئەوە دەچوو‪ ،‬خۆ ئەگەر شیالن پاش دەرچوونی خۆی کووشتبێ‪ ،‬ئێستا نەمایە‪ .‬ئێستا ئەو لە سەردەمی پاش‬ ‫مەرگی شیالن دایە! لەو چرکە ساتانەدا وەکوو یەتیم تاماشای زارۆیەکانی دەکرد‪ .‬دڵی ببووە ئاو کە تەماشای چاوە‬ ‫ڕەش و گەش و پڕ لە ژیانە سحرییەکانی ئاسیای دەکرد‪ .‬تا دەھات لە ھەناوی خۆیدا ویرانتر و شەکەتتر و بێبڕستتر و‬ ‫بێژیانتر دەبوو‪ .‬بەرەبەرە مەرگ ھەناوی دەکۆڵی و ڕۆحی دەخواردەوە‪ .‬ھەستی بە داڕمانی مێشک و دڵ و ڕوحی خۆی‬ ‫دەکرد‪ .‬بڕیاری دا لەدوو "مەرگ" و "زندیبوون"ی شیالن بگەڕێ!‬ ‫_ناتوانم زیادتر ئۆقرە بگرم‪ .‬ھەدا نادەم‪ .‬وا باشترە خۆم و ئاسیا بڕۆین لەو شوێنانە بگەڕێین‪ ،‬کە ھەمیشە ئەگەر‬ ‫شیالن بچێتە دەرێ‪ ،‬دەچێتە ئەوێندەر‪ .‬بە شکۆ و نازیش دەڵێم‪" ،‬ئەمن دەچم شیری لۆ ئاسیا گیانی دەکڕم‪".‬‬ ‫کاغەزەکەیش دەھینم و لەسەری دەنووسم‪" ،‬شیالن گیان‪ ،‬ئەگەر گەڕایتەوە ھەم تەلەفۆنم لۆ بکە‪ ،‬ھەمیش نامەم لە‬ ‫فەیسبووک لۆ بنێرە!" ناچارم‪ ،‬ئەمن ناکرێ لێرە چاوەنواڕی دەرکەوتنی شیالن بم لە بەردەم پەنجەرەی ژۆرەکەمدا‪.‬‬ ‫ئاخر‪ ،‬م‪ ...‬م‪ ...‬ش‪ .... ،‬نا‪ ،‬نامەوێ ئەو وشانە تەواو کەم و بیانکەمە ڕستە‪ ،‬کە بەیانی مەرگی وین لەسەر زاری من!‬ ‫دەی خودایە‪ ،‬بەشکووم ئەو لە ژیاندا مابی و ئەمن لە زەمەنی پاش مەرگی وی نەبم‪ .‬پاشان خۆم و ئاسیا سواری‬ ‫ماشینەکەم بووین و بڕیاری ئەوەم دا‪ ،‬یان دەچم شیالن لەو شوێنانە دەدۆزمەوە‪ ،‬یانیش‪ ،‬یان ‪ .........‬مێشکم بە باشی‬ ‫ئیش ناکا‪ .‬ھەست دەکەم ڕستەم لۆ تەواو ناکرێ‪ .‬نا‪ ،‬ئەو ڕستانە ڕستەی ناتەواون‪ ،‬ئەوانەن ئەگەر بگەمە خاڵی‬ ‫کۆتایییان‪ ،‬لە وێندەر‪ ،‬لە کۆتایی ڕستەکاندا لە کۆتایی ژیانی خۆشمدا دەبم‪ .‬یان‪ ،‬دەبی بچم لەدوو مەرگ و الشەی وی‬ ‫بگەڕێم‪ .‬نا‪ ،‬توخودا خودا‪ ،‬خودای بێکەس و کەسداران‪ ،‬خودای من‪ ،‬ئەمن نامەوێ ئەوڕۆم ڕۆژە شومەکە بی‪.‬‬ ‫_خۆم و ئاسیا لەناو جادەین‪ ،‬دوو سەرگەردانترین مرۆڤ لەسەر زەوی‪ .‬ھەست ناکەم کەس ھەبی لە من وێرانتر و‬ ‫شکاوتر‪ .‬خودایە‪ ،‬باشە ئەمن چ بکەم‪ .‬خۆ بێکەسترین مرۆڤ دەمێنمەوە لەو دنیایە پڕ مرۆڤ و گەورەیەدا‪ .‬ئەمن چ‬ ‫بکەم؟ لە کێندەر بژیم؟ چلۆن بژیم؟ لەگەر کێ بژیم؟ چۆن دەتوانم جارەکی دی دڵی شکاوم بدەمەوە زەوی؟ ئێستا چ‬ ‫بە خۆم‪ ،‬بە منداڵەکان‪ ،‬بە داکوبابم‪ ،‬بە داکوبابی‪ ،‬بە کەسوکاری‪ ،‬بە کەسوکارم‪ ،‬بە سرووشت‪ ،‬بە خوا‪ ،‬و بە مرۆڤایەتی‬ ‫بڵێـم؟ یەخەی کێ بگرم؟ دەزانم‪ ،‬تاوانبارترین مرۆڤ لەو دنیایە ئەمنم!‬ ‫پاش ئەوەی دوو لەو سێ شوێنە دیارانەی پشکنی کە زۆربەی جاران شیالن دەچووە ئەوێندەر‪ ،‬بێ ھیوا بوو لە گەڕان‪.‬‬ ‫ھەمیشەش تەلەفۆنی لێ دەدا و ناوە ناوەش تەماشایەکی نامەی فەیسبووکەکەی دەکرد‪ ،‬بەشکووم شیالن نامەی لۆ‬ ‫نارد بی‪ .‬بەاڵم زۆر بەداخەوە‪ ،‬ئاخیر نامە لە نێوانیان‪ ،‬ئەو نامەیە بوو‪ ،‬کە سبیانەکەی لۆی ناردبوو‪ ،‬کە نووسیبووی‪،‬‬ ‫‪6‬‬


‫"شیالن گیان‪ ،‬لە سبەینێوە تەلەفۆنت لۆ دەکەم و جوابت نییە‪ .‬پێم خۆش نییە بە بێدەنگی دەرچووی‪ .‬چاوەڕێم‬ ‫تەلەفۆنم لۆ بکەی‪ .‬بەنیازی دیدار‪ .‬خۆشم دەوێی!" ئاخر پێم بڵێ‪ ،‬کێ ھەیە ھێزی گەڕانی ھەبی لەدوو مەرگی ئازیزانی‪،‬‬ ‫مەرگی نیوەی خۆی‪ ،‬مەرگی دڵی‪ ،‬مەرگی یاری‪ ،‬مەرگی مەعشوقەکەی‪ ،‬مەرگی داکی سێ بەرخە نازدارەکەی؟ لەبەر‬ ‫ئەوە‪ ،‬قەدەمی شکا‪ .‬لە شوێنی دووەم‪ ،‬نەیتوانی لە ھاژووشتنی ئوتومبێلەکەی بەردەوام بی‪ .‬لەوێ‪ ،‬لەناو سەیارەکە‬ ‫دەستی سارد بوو؛ زندەگی تێدا نەما؛ خوێنسووڕان لە دەمارەکانی بەرەو وەستان و چکبوون دەچوو‪ .‬ئەوە نێزیکەی‬ ‫سەعاتەکە لەو شارە دەسوڕێتەوە‪ .‬چاوی ھەموو تڕۆمبێلەک و گەراجی سەیارە و بنیادەمەک دەپشکنی‪ ،‬بەاڵم زۆر بێ‬ ‫ھوودە‪ ،‬بێ ھوودە لەوەی لە شارەک بە دوای کەسەک دا دەگەڕێ‪ ،‬بەخۆی لەوێ نییە‪ ،‬بەڵکوو الشەکەی! لەوێندەر‪،‬‬ ‫نیوە جاڕی مەرگی شیالن‪ ،‬کە ھاودەم نێزیکبوونەوەش بوو لە مەرگی خۆی‪ ،‬لێی دا‪ .‬لەوێندەر بە قوڕگی گریان تێیدا‬ ‫قەتیسماو و دڵی وشک و ڕوحی نیوە‪-‬زندی لە ئاسیا ورد دەبۆوە‪ .‬ئاسیاش بێ خەبەر لەوەی داخۆ جارەکی دی دەچێتەوە‬ ‫باوەشی داکی یان نا‪ ،‬خەو بردبوویەوە‪ .‬بەختیار ھەر لەناو سەیارەکەیە و دڵی بەرەو وەستان دەڕۆیی‪ .‬لەوێ قەسدی‬ ‫دەکرد یان بمرێ‪ ،‬یان دەستەک "لە خەوێ" بەئاگای بھێنێتەوە‪ .‬تەواو‪ ،‬نابێ زیادتر ڕاوەستی‪ .‬دەبی دوا شوون بپشکنێ‪.‬‬ ‫ ئاخر ئەمن چۆن دەتوانم بگەڕێمەوە دونێ‪ ،‬پێرێ‪ ،‬مانگەک پێش ئێستا‪ ،‬ساڵەک پێش ئێستا‪ ،‬تەنانەت پێش سەعات‬‫ھەشت‪ .‬دەمەوێ بگەڕێمەوە ئەو سەردەمەی کە سبیانەکەی باسی ئەوەی کرد کە خۆکووشتنیش وزەی دەوێ‪ ،‬لەبەر‬ ‫ھەندێشە نەخۆشی دەروونی پاش ئەوەی بەھۆی دەرمانەکانەوە ھەندەک باشتر بووینە‪ ،‬وزەی خۆکووشتنیان ھەیە‪،‬‬ ‫ئەجا خۆیان دەکوژن‪ .‬ئاخر‪ ،‬لەوێندەڕا ئیشی من بوو؛ دەستی بگرم؛ گوێی لێ بگرم؛ لە باوشێی بکەم؛ و ڕوح و دڵی‬ ‫ھێور کەمەوە‪ .‬دەبوایە ببمەوە سێبەری و لێنەگەڕێم بستەک لێم دوور کەویتەوە‪ .‬خودایە‪ ،‬ئەمن چەند گوناھبارم‪ ،‬ئەمن‬ ‫چەند کەمتەرخەمم‪ ،‬چەند بێگوێ و چەند بەگلەییم لە خۆم‪ .‬خودایە‪ ،‬چلۆن دەتانم لە پێش خولکات ھەشت بم‪ .‬دەمەوێ‬ ‫بگەڕێمەوە ئەو وەختەی کە دەمتوانی نیوەی بم‪ ،‬کەرتە ڕوحی بم‪ ،‬تێر ماچی بکەم‪ ،‬پڕی کەم لە عەشق و خۆشەویستی‪،‬‬ ‫تا نقوومی کەم لە سۆز و عەشق‪ .‬وەکوو لەئاوھەڵکێشان‪ ،‬لە عەشقدا ھەڵیکێشم و تەوژمی دێوەزمە دڕندە بێویژدانەکەی‬ ‫لە ناخ دەرکێشم‪ ،‬کە خۆکووشتن بوو‪ .‬خودایە‪ ،‬ھیمدادم بە‪ ،‬بمگەیێ‪ ،‬ئەمن تەواو‪ ،‬خۆم و ژیانم بەرەو نەمان دەچین‪.‬‬ ‫پاش ئەوەی دوا شوێنیش گەڕا و ماشینەکەی شیالنی لێ نەدی‪ .‬ناچار ژەھرە تارەکەی نۆشی‪ .‬ئیدی خۆی تەسلیمی‬ ‫قەدەر و ژیان کرد‪ .‬ئەو لەوێندەر واژۆی لەسەر مەرگی خۆی کرد‪ ،‬کە دەبی لەدوو مەرگ و تەرمی شیالن بگەڕێ!‬ ‫ئەوەیان بڕیارەکە بوو‪ ،‬کە ھەرگیز نەدەچووە خەیاڵی‪ ،‬بەو بەیانییە زووە و بەو یەکشەممە شوومە‪ ،‬ژیان وەھا سەراوبن‬ ‫دەبی و مەرگی عەرد و گەردوون بەیان دەکرێن‪ .‬کە بەردەوام تەلەفۆنی دەکرد و تەماشایەکی نامەی فەیسبووکەکەشی‬ ‫دەکرد‪ ،‬بەاڵم ژیان لە چ دەرکە و کونێکەوە ھەواڵەکی خۆشی لۆ نەدەھات‪ .‬وای ئادگار دەکرد‪ ،‬ژیان ھەمیشە وایە‪ ،‬قەت‬ ‫ھەواڵی خۆشی ئازیزانمان نابیستین‪ .‬ئاخر کە شەپۆل و گەردەلوولی خەم و مەرگ ھێرشمان لۆ دەھینن‪ ،‬ئاسۆی ڕوون‬ ‫لە چ الیەوەکەوە نادیترێ‪ .‬کێ ھەیە لەو دنیایە فراوانەدا‪ ،‬تەنێ‪ ،‬تەنھا و تەنھا تەنێ تاقە دەرکەیەک شک ببا‪ ،‬کە ھیوا‬

‫‪7‬‬


‫و ھەواڵی خۆشی لێوە بێ‪ .‬بەختیار بەڕاستی ھەستی بە تەنگی زەوی دەکرد‪ .‬وای ھەست دەکرد زەوی فرە فرە تەسکە‪،‬‬ ‫پشی سوار بوو‪ ،‬نەیدەتوانی لەو زەوییە فراوانە‪-‬تەسکبووەدا‪ -‬تێر بە سینگی خۆی ھەناسە ھەڵمژێ‪.‬‬ ‫ خودایە‪ ،‬تووشی چی بووم‪ ،‬نازانم لەبەرچی ناتوانم بڕوا بەخۆم بکەم؟ ئەوڕۆم‪ ،‬بەڵێ ئەوڕۆم‪ ،‬لەو یەکشەمووە شوومەدا‬‫خۆم خۆم ئاراستە دەکەم بەرەو ئەو شوێنانەی کە لەوانەیە الشەی بێ‪-‬گیانی شیالنی لێ بدۆزمەوە‪ .‬دڵم لەسەر ھەزار‬ ‫لێ دەدا‪ ،‬مێشکم توانای بیرکردنەوە و وەرگرتنی ھیچی نییە‪ .‬دەیان کیلۆمەترە ئوتومبێل دەھاژۆم‪ ،‬زەینم لەوە نییە کە‬ ‫چۆنم لێخووڕییە‪ ،‬نازانم بە کێندەر و بەرەو کێندەر ڕۆیشتیمە‪ .‬ھەر بەمانای کەلیمە ھەست بە ڕەشی ئاسمان و عەردی‬ ‫دەکەم‪ .‬ھەست بە کشوماتییەکی بێوێنە دەکەم‪ .‬قەت ئەوەندەی ئێستا ھەستم بە بێخوستی زەوی نەکردییە‪ .‬تێ ناگەم‪،‬‬ ‫دەبی سرووشتیش ھەستی ئەوەی ھەبی‪ ،‬کە جاڕی مەرگ لێدرایە و ڕوحکێشانی نێزیک بوویتەوە؟ دەی خودا‪ ،‬فریادم‬ ‫بە‪ ،‬ئێستا دەچمە ئەو دەریاچەیەی کە بیرم لۆ ئەوە دەچێ‪ ،‬نا‪ ،‬ئەمن باش نیمە‪ ،‬خ‪ ...‬ش‪ ...‬نا نا نا‪ ،‬ناتوانم خۆم تەواو‬ ‫کەم‪ ،‬نامەوێ نا‪ ،‬ئاخر ئەمن کەینێ ئەوەندە ئازا بوویمە‪ ،‬بست بە بست لە دوو مەرگی خۆم‪ ،‬جەستەی مردووی خۆم‪،‬‬ ‫الشەی خۆم بگەڕێم‪ .‬ئاخر ژیان لۆ ئەوەندە بێ بەزەیییە‪ ،‬کوو دەتوانی وامان لێ بکا‪ ،‬بەخۆمان لەدوو الشە و مەرگی‬ ‫نیوەی خۆمان بگەڕێین؟ خودایە‪ ،‬با ماشێنەکەی شیالن لەوێندەر نەبی‪ .‬نامەوێ بچم لەوێندەر قەمەرەکەی بدینم‪ .‬ئاخر‬ ‫ئەگەر سەیارەکەی شیالن لە شوێنی وەستانی ئوتومبێلەکانی ئەو دەریاچە دەستکردە بێ‪ ،‬ئەوا سەتی ملیۆنیش تەرمی‬ ‫شیالن لەناو ئاوەکەیە! خودایە‪ ،‬خەریکە لەناخی خۆمدا دەکەوم‪ ،‬بەردەبمەوە‪ ،‬دەستم بگرە‪ .‬ناتوانم لەوێندەر نێزیکتر‬ ‫ببمەوە‪ .‬دڵم لەسەر ھەزار لێ دەدا‪ .‬ئاخر ھەر کە چاوم سەیارەکەی وی بدینێ‪ ،‬دەگەڵ ئەویشدا دڵم دەوەستێ‪ ،‬خوێنم‬ ‫لێ دەچۆڕێ و چک دەکەم‪ ،‬ڕوحم دەپژێتە سەر زەوی‪ .‬بێخۆم دەبم‪ .‬چ بکەم‪ ،‬ئەدی ئاسیا‪ ،‬شکۆ گیان و نازی دڵم!‬ ‫بەرخەکانم‪ ،‬چیتان پێ بڵێم‪ ،‬ئەمن چۆن دەتوانم باجی ئەوەتان بدەمەوە کە ئەنگۆ بێداک گەورە دەبن؟ ئەدی چۆن‬ ‫دەتوانم لە ژیان بەردەوام بم؟ ھاوار ھاوار‪ ،‬ئەدی ئێستا بەو یەکشەممە ڕەشڕەشە ھاوار لۆ کێ ببەم! بە کێ بڵێم بێتە‬ ‫فریام! بێ‪ ،‬دڵ و ڕوحی ڕژاوم کۆ بکاتەوە‪ .‬خودایە‪ ،‬تەنێ چەند چرکەیەکم مایە‪ ،‬ئێستا تێ دەگەم‪ ،‬لەو شارە مردووەدا‪،‬‬ ‫داخۆ شیالنم مایە‪ ،‬یان ڕوحی ھومائاسا بەرەو ڕۆژی خودای ئاسمان ھەڵدەکشێ!‬ ‫پاش ئەوەی تەواوی شوێنی وەستانی ئوتومبێلی دەریاچەکەی پشکنی و ماشینەکەی شیالنی لێ نەبوو‪ ،‬ڕاستە نەیتوانی‬ ‫دوا دێڕی ژیانی شیالن لەسەر لەوحەی مەحفوزی ژیان بدۆزێتەوە‪ ،‬کە ماڵئاوایییە‪ ،‬بەاڵم ئەو تەواو شەکەت بوو‪.‬‬ ‫تێگەیشت کە مەرگی شیالن مەرگەکی لێڵ و بزرە‪ .‬ئەو ناتوانی بیدۆزیتەوە‪ .‬تەواو شەکەت‪ ،‬دڵی بریتییە لە یەک پارچە‬ ‫لە ئاگر‪ ،‬لە تەم‪ ،‬لە گریانی تێداقەتیسبوو‪ ،‬لە مەرگ‪ ،‬لە ڕەش و کڕی سرووشت‪ .‬تەواو‪ ،‬ھەستی دەکرد بێھومێدترین‬ ‫مرۆڤە لە دنیایێ! کات تەواو ڕەت بووە‪ ،‬ئەوا نێزیکەی چار سەعاتە شیالن ونە‪ .‬ونبوونەک بێدەنگی سرووشتیش‬ ‫ئاگاداریەتی‪ .‬تەواو‪ ،‬تەسلیمی ژیانی پڕ‪-‬مەرگ بوو‪ .‬تەسلیمی قەدەری شووم بوو‪ .‬بڕیاری دا‪ ،‬بە دەستی بەتاڵ‪ ،‬بەتاڵ‬ ‫لە نەبوونی شیالن‪ ،‬نەبوونی ڕوح‪ ،‬نەبوونی داک‪ ،‬نەبوونی عەشق‪ ،‬نەبوونی زندەگیی عەشق بەرەو ماڵەوە بگەڕێتەوە‪.‬‬

‫‪8‬‬


‫لەوێندەر لەبەردەم منداڵەکان لەسەر چۆک بکەوێ و لەبابەڕۆی جاڕی مەرگی شیالن‪ ،‬کە مەرگی نیوەی ڕوحی خۆی‬ ‫بوو‪ ،‬بدا‪.‬‬ ‫ دەی با دیسان تەلەفۆنەکی دیکەی لۆ بکەم‪ ،‬دەی‪ ،‬بەشکووم خودایە و ئەو زندی مابی و تەلەفۆنەکەی کردبیتەوە و‬‫ھاوساڵوەکم دەگەڵ بکا‪ .‬خوایە‪ ،‬ئەمن ھەست بە نێزیکبوونەوەی مەرگی خۆم دەکەم کە دیسان تەلەفۆنەکەی داخراوە‬ ‫و ھەواڵی نازانم‪ .‬تازە تەواو‪ ،‬تەواو لەوەی ئەمن چارەم نەما‪ .‬ژیانم لەو یەکشەممەیەدا دوماھی ھات‪ .‬ئێرە دوا مەنزڵ و‬ ‫وێستگەی منە‪ .‬لەوڕۆوە بە نیوەڕوحییەوە ھەم‪ ،‬ھەبوونەک لەناو جیھانەک لە بێدەنگی و مردن و تاریکی و بێکەسیدا‪.‬‬ ‫نا‪ ،‬ئەمن قەت باوەڕ ناکەم‪ .‬ئاخر ئەوە بەرەو چار سەعات دەچی لەو شارە گچکەیەدا شیالن بێ دەنگە‪ .‬ئاخر شیالن‬ ‫کە سبیانەکەی باسی خۆکووشتنی کردبی و لەوپەڕی دڵتەنگیشیدا بی‪ ،‬چ ئەگەرەکی الوازە ئەو مابی‪ .‬نا‪ ،‬خودایە‪ ،‬تکا‬ ‫دەکەم‪ ،‬وەرە کنم‪ ،‬ئێستا لە ھەموو دەم زیادتر دەست و ھانای تووم دەوێ‪ .‬خودایە‪ ،‬لێرەم بە‪ .‬خودایە‪ ،‬دەمەوێ ڕوحت‬ ‫لەباتی ڕوحم بە ڕوحی شیالن بڵێ‪ ،‬با نەڕوا‪ ،‬با بەجیم نەھێڵێ‪ ،‬با بڕیاری سەفەری ھەمیشەیی دوا بخا‪ ،‬با سەفەر‬ ‫نەکا‪ ،‬با خۆی نەکوژێ‪ ،‬پێی بڵێ کە منی نیوەی ئەو چاوەنواڕم‪ ،‬بەرخەکانی بێ ئەون‪ .‬دەی خودا‪ ،‬ئەمن ئەوە بەرەو‬ ‫ماڵەوە دەگەڕێمەوە‪ .‬دەچمەوە‪ ،‬بەشکووم ئەو پێشە من گەڕابیتەوە و لەوێندەر بی‪ .‬خودایە‪ ،‬ڕۆناکایی ژیانم بدەوە‪ ،‬کە‬ ‫بەرەو ماڵ دەچمەوە‪ ،‬دەلعاجی ماشینەکەی ویم پێ نیشان دە‪ .‬خودایە‪ ،‬دەی خودایە‪ ،‬ئاخر ئەگەر ئەمن ماشینەکەی‬ ‫وی نەبینم‪ .‬نا نا‪ ،‬ئەوە دوا دەرفەتی ژیانی من دەبی‪ .‬ئەمن چم بەسەر ھاتییە؟ تێ ناگەم‪ ،‬ناچیتە ئادگارم لە ماوەی‬ ‫چار سەعاتدا‪ ،‬لە دوا ساتی بڕیاری مەرگی ئازیزترین کەسم دام‪ .‬ھەست بە بوونی خۆم ناکەم‪ .‬نا‪ ،‬ھەست ناکەم لێرەم‪،‬‬ ‫ھەست بە سڕبوون و مەستبوون و بزربوونی خۆم دەکەم‪ .‬بەرەبەرە ھەست بە تاوانەوەی خۆم دەکەم‪ .‬ھەست بە نەمانی‬ ‫خۆم دەکەم‪ .‬تێ ناگەم‪ ،‬ھەر بەڕاستی ھەست بەبوونی کەس ناکەم‪ .‬تێناگەم‪ ،‬لەو زەوییە فراوانەدا‪ ،‬لەبەرچی تەنێ‪،‬‬ ‫تەنانەت تەنێ تاقە بەشەرەکیش نابینم‪ .‬توو بڵێی ئەوڕۆ ڕۆژی نەفخی سوور نەبی؟ ھەست بە مردنی زەوی و گەردوون‬ ‫دەکەم‪ ،‬نەک تەنێ مردنی خۆم‪ ،‬نیوەی خۆم‪ ،‬نیوەی دوور لە خۆم‪ .‬ئا ئەوەتە چرکە بە چرکە لەوە نێزیک دەبمەوە‪،‬‬ ‫یان نیوەی زندی خۆم مایە و دێتەوە ناو ناخم و زیندەگیم پێ دەبخشێتەوە‪ ،‬یانیش دوا ھەناسەم دەدەم و پەلەواش‬ ‫دەبمەوە‪ ،‬کە لە مەرگی شیالنی خۆم‪ ،‬شیالنی ژیانم‪ ،‬دڵنیا دەبمەوە‪.‬‬ ‫بەختیار ھەستی بە سیسبوون و وشکبوونی خۆی دەکرد‪ .‬شنگ و تاقەت لە جەستەیدا نەمابوو‪ .‬تەواو تەواو وێران ببوو‪.‬‬ ‫کە ڕووەو کوخەکەی خۆیان دەڕۆیشت و پتر نێزیک دەبۆوە‪ ،‬نەیدەویست ئەو چرکە ساتە ئادگار بکا‪ ،‬لە نێوان مەرگ‬ ‫و مانی شیالن یەکەکیان ھەڵبژێرێ‪ .‬ئاخر چ کەسەک ئەوەندە بەجەرگە بەرەو ئە وخوولەکە بڕوا‪ ،‬یان نێزیکترین کەسی‬ ‫ماوە‪ ،‬یانیش الشەیەکی بێگیانی لە شوێنەکی نادیار لۆ بەجی ھێشتییە‪ .‬لەگەڵ ئەوەی پەیتا پەیتا لە گەڕەک و‬ ‫کۆاڵنەکەی خۆیان نێزیکتر دەبۆوە‪ ،‬شەکەتتر دەبوو‪ ،‬مێشک و بیرکردنەوەی جەنجاڵتر دەبوون‪ .‬ھەزاران بیری ناخۆش‪،‬‬ ‫ناخۆش لە ھاوشێوەیاندا ھاوشێوەیان نەبووە‪ ،‬مێشکیان تەنی بوو‪ .‬ئاخر ئەو قەت باوەڕی نەدەکرد‪ ،‬کەسەک لە ئەزەلەوە‪،‬‬ ‫ئەزەلەک لە ھەزاران ساڵی پێش مێژوو‪ ،‬ڕوحیان یەک ڕوح بووبی‪ ،‬پێکەوە ژیا بن‪ ،‬ھاوژیان بووبن‪ ،‬نیوەی تەواوکەری‬ ‫‪9‬‬


‫یەکتر بووبن‪ ،‬ئێستا یەکیان لە شەقەی باڵی دابی و دوا سەفەری کرد بی‪ .‬ھەزاران پرسیار و ھوڕێنە وەکوو تیشک بە‬ ‫مێشکیدا ڕەت دەبوون‪ .‬لەو چرکە ساتانەی کۆتاییدا بەناو ھەموو چرکە بە چرکەی ڕابردوو و ھەموو ئەو داھاتووە‬ ‫نەگریس و ڕەش و بێ ژیانەشدا ڕەت دەبوو‪ .‬تەواوی ژیانی پڕ‪-‬لە‪-‬شیالن و داھاتووی بێ‪-‬شیالنی دەچەشت‪ .‬چرکە ساتەکی‬ ‫بێوێنە بوو‪ .‬نەیدەزانی لە چ سەردەم و زەمەنەکدا دەژی‪ .‬ھەموو ڕابردوو و داھاتووی لە ئێستا پێکەوە ئەزموون دەکرد‪.‬‬ ‫وایدەزانی کە ڕابردوو و داھاتوو ھەمووی بریتین لەو ژیانە بێسرووشت و بێژیان و بێشیالن و بێڕوحە‪ .‬دوا پێچی بەرەو‬ ‫کاولە کۆشکێ کردەوە!‬ ‫ نااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااا! نا خودایە نا‪ ،‬خودایە با قەت وانەبی‪ .‬ئاخر تەواو‪ ،‬ئەمن وێران و وێرانتر‬‫بووم‪ .‬تازە خۆمم نەما‪ ،‬خاڵس بووم‪ ،‬ئەوم نەما‪ ،‬ژیانم نەما‪ ،‬شیالنم نەما‪ ،‬کەسم نەما‪ ،‬لەو بێکەسییەمدا بێکەسترین‬ ‫کەسم ‪ .‬کە ماشێنەکەی لێرە نییە‪ ،‬یانی تەواو‪ ،‬مەگەر خوا بزانی الشەی پیرۆزی لە چ کونجەکی ئەو شارەدا بێ ناز‪،‬‬ ‫بێ من‪ ،‬بێ بەرخەکانم کەوتییە‪ .‬داخۆ چەند سەعاتە لەسەر عەردی نەمایە‪ .‬خودایە‪ .‬ئەمن تەواو‪ ،‬مردم! ئەی ھاوار‪ ،‬کێ‬ ‫بە فریام دێ؟ لە شارەکی بێ کەس و بێ دۆست و ئازیزان‪ ،‬کێ دەستم دەگری‪ ،‬کێ دەمنێژێ‪ ،‬کێ ڕوحی پارچەپارچەبووم‬ ‫کۆ دەکاتەوە؟ ئەمنەکی بێ کەس‪ ،‬خودایە‪ ،‬لۆ لۆ لۆ لۆ لۆ‪ ،‬ئاخر ژیان تاوانی چم لێ دەبینی‪ ،‬کە مەرگی ئازیزانم لۆ‬ ‫دەکاتە دیاری؟ ئاخر ئەو یەکشەممە ڕەش و شوومە لە کێندەر لۆمن و بەرخەکانم ھات؟ نا خودایە‪ ،‬وێرانم وێران! کەس‬ ‫شک نابەم‪ ،‬ھەست بە دەنگی ھیچ ناکەم‪ ،‬لەبەرچاوم زەوی بە مرۆڤ و ئاژەڵ و سرووشتییەوە‪ ،‬ھەموویان مردوون‪ .‬بەو‬ ‫نوێژی نیوەڕۆیە دنیا ڕەشڕەشە‪ ،‬تاریکە و چاوم بەرپێی خۆشم نابینی‪ .‬چوار دەورم یەک پارچە الشەی مردووی مرۆڤ‬ ‫و درەخت و باڵندە و ئاژەڵە‪ .‬نا‪ ،‬ماندیم‪ .‬ماندیم و زۆریش ماندی‪ ،‬ئێستا ھەست بە مردنی خۆم دەکەم‪ ،‬ئەسڵەن ئەمن‬ ‫لەو ساتەوە نەماوم‪ ،‬کە ئەو نەمایە!‬ ‫پاش ئەوەی لەبەردەم ماڵێ ماشینەکەی ڕاگرت‪ ،‬لەناو سەیارەکە و لەبەردەم ئاسیای بچکۆالنەیدا‪ ،‬زۆر گریا‪ ،‬لەبابەڕۆی‬ ‫دا‪ .‬گریانەک گریانی بەختیار بوو لە دیار الشەی شیالنی ھاوسەری‪ .‬نەوەک گریانەک ھێشتا نازانی شیالن لە چ گۆشەیەکە‪.‬‬ ‫پاش ئەوەی پێ و قەدەمی شکا و نەیتوانی دوو شەقاوان بھاوێ‪ .‬لەناو سەیارەکەیدا‪ ،‬تازیەی دانا‪ .‬پرسەی نەمانی‬ ‫شیالن‪ ،‬شیالنی دڵ و ڕوحی‪ .‬لە خەیاڵی خۆیدا وەھا تەماشای ئاسیای دەکرد بەستەزمانە و لەوە ناگا کە ئیدی ئەو‬ ‫جارەکی دی باوەشی داکی نابینێتەوە! پاش ماوەیەک لە سەیارەکەی ھاتە خوارێ و بچێتەوە ژۆرێ‪ ،‬تا لەبەردەم شکۆ‬ ‫و ناز و ئاسیادا چۆک دابدا و جاڕێ مەرگی داکیان لێ بدا‪ .‬ھەموویان شین بکەن و لەبۆ بێکەسیی خۆیان بگریێن‪.‬‬ ‫بەختیار‪ :‬شکۆ‪ ،‬ناز‪ ،‬وەرن!‬ ‫شکۆ‪ :‬ھا بابە‪ ،‬چ بوو؟ داکم ھاتەوە؟‬ ‫بەختیار‪ :‬نا کوڕم‪ ،‬ئەو ئایپادانە بکوژێننەوە‪ .‬وەرن گێم لێ ڕاگرن‪ .‬نازانم داکتان لە کێندەرە‪ .‬بەوەی دەچی شتەکی‬ ‫خەتەر و ناخۆشی بەسەردا ھاتبی‪ .‬ھیوادارم داکتان سەالمەت بی و ھیچی بەسەر نەھاتبی!‬ ‫‪10‬‬


‫ناز‪ :‬نا‪ ،‬کوو دەبی‪ ،‬توخوا وامەڵێ (بەگریانەوە)‪ .‬مادەم وەرە تەلۆفۆن لۆ پۆلیسی بکە‪ ،‬بەشکووم ئەوان دەزانن داکم لە‬ ‫کێندەرە‪.‬‬ ‫بەختیار تەواو وێرانە‪ .‬پێی وابوو ئاسەواری فرمێسکەکانی لەسەر چاوەکانی سڕی بۆوە‪ ،‬تا ناز و شکۆ درک بە گریانەکەی‬ ‫نەکەن‪ ،‬بەاڵم لەوە دەچوو دڵیان خەبەری دابی و ئەوانیش ئەوەیان لە چاوی بابیان خوێندبێتەوە‪ ،‬کە بەڕاستی داکیان‬ ‫شتەکی خراپی بەسەر ھاتییە‪ .‬ھەرسێکیان لە دیار الپتۆپەکەن تا ژمارەی تەلەفۆنی پۆلیسی شارەکەیان بدۆزنەوە و‬ ‫ھەواڵی شیالن بپرسن‪ .‬ئەسڵەن بەختیار بەو نیازە تەلەفۆنی دەکرد‪ ،‬تا ئەگەر پۆلیس ھەواڵی مەرگی ئافرەتەکیان لە‬ ‫کنە‪ ،‬پێی بڵێن‪ .‬ئەو خەیاڵی لە کن ئەوە بوو‪ ،‬وەکوو ھەواڵی بەپەلە‪ ،‬ئەوە بدۆزێتەوە‪ ،‬ئەگەر لەو یەکشەممە ڕەش و‬ ‫شوومەدا کەسەک خۆی کووشتییە و الشەکەی لە فرانە پەناپەسیوان دۆزرابیتەوە‪ .‬ھەرسێکیان چاوەڕێی دوا ھەواڵی‬ ‫پۆلیسن و لەسەر مۆبایلەکە خڕ بووینەوە‪ .‬کە بەختیار تەلەفۆنی دەگەڵ پۆلیسی شارەکەیان کرد و ساڵوی کرد‪ ،‬لەبەر‬ ‫ئەوەی لە دڵی خۆیدا دەیویست لە ھەواڵی مەرگی شیالن بپرسی‪ ،‬قسەی پێ نەکرا‪ ،‬یەکسەر لە پڕمەی گریانی دا‪.‬‬ ‫ھاڕەی گریان و نزگرەی وی ناز و شکۆشی گریاند‪ .‬ئەوانیش لەوە گەیشتن تازە داکیان نەمایە‪ .‬ئا ئەوەتا بابیان لەبەر‬ ‫چاویان دەگریێ و جاڕی مەرگی داکیانی لێ دایە‪ .‬بەدەم گریانەوە ناتوانی دوو ڕستە لەگەڵ پۆلیس بدوێ‪.‬‬ ‫بەختیار‪ :‬ساڵو‪ ،‬ئەمن بەختیارم‪ .‬لێرە دەژیم‪ .‬د‪( ...‬گریانی بەکوڵ)‬ ‫پۆلیس‪ :‬فەرموو بەڕێز‪ ،‬کاتی خۆت وەرگرە‪ .‬ئەمن لێرەم تا یارمەتیت بدەم‪.‬‬ ‫بەختیار‪ :‬خێزانەکەم لە بەیانییەوە دەرچووە‪ ،‬ن‪ ....‬نازانم‪ ...‬لە‪ ...‬ک‪( ...‬ھەر بەردەوامە لە گریان)‬ ‫پۆلیس‪ :‬خێزانەکەتان لە بەیانییەوە دەرچووە و ھەواڵی نازانی؟‬ ‫بەختیار‪ :‬بەڵێ‪.‬‬ ‫پۆلیس‪ :‬نەیگۆتییە دەچیتە کێندەر؟‬ ‫بەختیار‪ :‬نا‪ ،‬ئەمن لە تەوالێت بووم‪ ،‬کە ھاتمە دەرێ‪ ،‬ئەو ڕۆیشتبوو‪ .‬ھیچی لە بارەیەوە نازانم ‪.‬‬ ‫پۆلیس‪ :‬ناوی خێزانەکەتان چییە؟‬ ‫بەختیار‪ :‬شیالن ڕۆستەم ئەحمەد‬ ‫پۆلیس‪ :‬باشە‪ ،‬ناونیشانی ماڵەکەتان چییە‪ ،‬ئەگەر ئەزییەتی نەبی؟‬ ‫پاش ئەوەی بەختیار بەدەم گریان و نزگەرەوە لە خانمی پۆلیسی گەیاند کە ھیچ لە بارەی شیالن نازانی و لەوە‬ ‫دەترسێ ئەگەر شتەکی بەسەردا ھاتبی‪ .‬ئەوان لە پێش پەنجەرەی ژۆرەکەی بەختیار دانیشتبوون‪ .‬لە پەنجەرەکەوە ھەر‬ ‫‪11‬‬


‫کەسەک دەبینرا کە بەرەو ماڵەکەیان دەھات‪ .‬شکۆ و نازیش چاوەڕێی ئەوەن پۆلیسەکە مژدەکی خۆش بداتە بابیان‪.‬‬ ‫بەاڵم وەکوو بابیان‪ ،‬ئەوانیش ھەردووکیان دەگریان‪ .‬لەناکاو‪:‬‬ ‫شکۆ‪ :‬بابە بابە‪ ،‬بابە بابە‪ ،‬داکم ھاتەوە‪ .‬ئۆتە‪ ،‬داکم لە پێش پەنجەرەی ڕەتبوو‪ .‬داکم ھاتەوە‪ ،‬داکم ھاتەوە !‬ ‫بەختیار‪ :‬بەڕێز‪ ،‬بەڕێز‪ ،‬سپاست دەکەم‪ ،‬زۆر زۆر سپاس‪ .‬ئەوە خێزانەکەم ھاتەوە‪ .‬خێزانەکەم گەڕاوە‪ .‬ئەوە منداڵەکانم‬ ‫لە پەنجەرەوە ئەویان دیت‪ .‬زۆر سپاست دەکەم‪ .‬ئەمن کارم نەما‪ .‬دەی خواحافیز‪ .‬زۆر زۆر زۆر سپاس ‪.‬‬ ‫تەلەفۆنەکەی داخست و بەپەلە غاری دا بەرەو دەرکەی سەرەکی شوقەکەیان‪ .‬شیالن بەژۆرێ کەت‪ .‬کە شیالن ھاتەوە‬ ‫ژۆرێ‪ ،‬ھەرسێکیان‪ ،‬بەتایبەتی بەختیار‪ ،‬یەکسەر بەرەو پیلی ڕۆیشت و گلەیی و پرسیاری ئەوەی لێ کرد کە لە کێندەر‬ ‫بووە‪.‬‬ ‫بەختیار‪ :‬شیالن‪ ،‬توخودا ئەوە ئیشە ئەتوو دەیکەی‪ .‬پێم ناڵێی لە سبیانێوە دەرچووی کێوە چوو بووی؟ ئاخر ئەمن‬ ‫لە سبەینێوە وێران بووم‪ .‬ئەو شارەت لە دوو گەڕایمە ‪.‬‬ ‫شیالن‪ :‬ئەمن دەزانم نەدەبوایە ئەوھا بە بێدەنگی بڕۆم و بە کەستان نەڵێم‪ .‬بەڵێ ڕاستە‪ ،‬ئەوڕۆ سبیانێ دڵم زۆر زۆر‬ ‫زۆر تەنگ بوو‪ .‬خەریک بوو لە ناخی خۆمدا دەتەقیمەوە‪ ،‬دەتوامەوە‪ ،‬دەمردم‪ .‬نەمدەتوانی بەرگەی خەمۆکییەکەی خۆم‬ ‫بگرم‪ .‬ھەستم کرد ئەگەر چەند دەققەیەکی دی مابوومایەوە‪ ،‬ئەوا شێت دەبووم‪ .‬ھەستم بە تەنگییەکی زۆر کرد‪.‬‬ ‫لەبەرھەندێ‪ ،‬یەکسەر چوومە دەرێ تا ھەناسەیەک بدەم‪ ،‬یارمەتی خۆم بدەم‪ ،‬دڵی خۆم بکەمەوە‪ ،‬و باری دەروونی‬ ‫خۆم ھێور کەمەوە‪ .‬بەڕاستیت پێ بڵێم‪ ،‬ئەگەر ئەوھام نەکردبا‪ ،‬ئەوا ھەستم دەکرد لێرە‪ ،‬لە مارێ‪ ،‬دەمردم‪.‬‬ ‫بەختیار و زارۆیەکان ئەوەیان لە شیالن گەیاند کە ئەوان وایان زانیوە کە ئەو شتەکی بەسەردا ھاتییە‪ .‬بەختیار لەبەردەم‬ ‫شیالن تێر تێر گریا‪ .‬ئەو لە گریانەکەی کڕ نەدەبۆوە‪ ،‬کە لەگەڵ پۆلیسەکە ھەیبوو‪ .‬بەتەواوی لە شۆکی مەرگی شیالندا‬ ‫بوو‪ .‬ئەو بە تەواوی قەناعەتییەوە لە سەردەمی پاش مەرگی شیالندا دەژیا‪ .‬لەبەر ھەندێ‪ ،‬ئەگەرچی شیالن گەڕابۆوەش‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەو نەیدەتوانی گریانەکەی ڕابگری و تێر تێر بۆنی ھاتنەوە و زندیبوونی شیالن بکا؛ لە باوەشی بگری؛ و ھەزاران‬ ‫ماچی مانی لێ بکا‪.‬‬ ‫بەختیار نەیدەتوانی خۆی ھێور کاتەوە‪ ،‬نەیدەتوانی ئادگاری ئەوە بکا‪ ،‬کە لە ماوەی ئەو چار کاتژمێرە بەسەریدا‬ ‫ھاتبوو‪ .‬لەبەرئەوەی بە ھەموو خەیاڵ و قەناعەتییەوە بڕیاری مەرگی شیالنی دابوو و لە سەردەمی پشتی مەرگی شیالندا‬ ‫ژیا‪ ،‬لە ماوەی ئەو چار سەعاتە‪ ،‬کە پێی وابوو چار ساڵ و چار سەت ساڵ و بگرە ھەموو تەمەنی ڕوحی وان بووە‪،‬‬ ‫تاسا بوو‪ ،‬مێشکی توانای ئەوەی نەبوو ھەست بە بوونی شیالن بکا‪ ،‬کە ئێستا وا لە تەنیشتی دانیشتییە‪ .‬تا ماوەیەکی‬ ‫زۆر لە تاسان و گریانەکەی بەردەوام وو‪ .‬پاش ئەوەی بەدەم نزگرەوە ھەندەک لە ھەستەکانی خۆی لە شیالن گەیاند‪،‬‬

‫‪12‬‬


‫شیالن داوای لێبووردنی کرد و ئەویش لە تاوی خەم و خەمۆکیی خۆی و پڕسۆزی بەختیاری مێردی‪ ،‬شیالنیش دەستی‬ ‫بەگریان کرد‪.‬‬ ‫پاشان‪ ،‬دوای چەند ڕۆژەک‪ ،‬بەختیار ھەستی بە گۆڕانەکی گەورە کرد‪ .‬ھەستی دەکرد ئەو‪ ،‬نەک شیالن‪ ،‬ئەزموونی‬ ‫مردنێی کردییە‪ .‬ئەو تەواوی ھەست و بیرکردنەوە و تێڕوانین و بێکەسیی و ھێتیمبوونی منداڵ و سەرگەردانبوون و‬ ‫ئەژنۆشکانی پاش مردنی نیوەی خۆی‪ ،‬نیوەی ڕوحی‪ ،‬ھاوبەشی ژیانی خۆی چەشت‪ .‬ڕاستە لە واقیعدا شیالن زندی بوو‬ ‫و زندییە و نەمردییە‪ ،‬بەاڵم ئەو وای ھەست دەکرد‪ ،‬نا‪ ،‬شیالن بەتەواوی مرد بوو‪ .‬مردنەکی حەقیقی مردبوو و ئێستا‬ ‫زندی بوویتەوە‪ .‬لەبەر ئەو ھەست و گۆڕانە گەورەیە‪ ،‬دەیویست پەیامی خۆی بە سەرجەم مرۆڤایەتی بڵێ‪.‬‬ ‫بەختیار‪ :‬ئێستا دەمەوێ بە ھەموو جیھان بڵێم‪ ،‬دەمەوێ لە شوێنەک ھەموو مرۆڤایەتی کۆ بکەمەوە و پەیامەکیان‬ ‫ئاراستە بکەم‪ .‬دەمەوێ لەو پەیامەدا پێیان بڵێم‪ ،‬نرخی خۆشویستنی ئازیزانتان و بەختەوەربوونتان بزانن‪ .‬لەوە بگەن‬ ‫کە چەند بەختەوەرن کە ھاوژین و نەوە و دایباب و دۆست و خۆشەویستان و ھاوڕێیانتان ھەن‪ .‬ئەی ھاوار لەوە بگەن‪،‬‬ ‫ھیچ شتەک لەوە بەنرختر نییە ئێوە ھاوسفرە و ھاوسات و ھاوسەردەم و ھاوژیانی ئەوانن‪ .‬تێم بگەن‪ ،‬کە ئەوان بەس‬ ‫زندین‪ ،‬بەسە لۆ ئەوەی لە تڕۆپکی بەختەوەری بن‪ ،‬بەرەو دوندی خۆشژیانی ھەڵگەڕێن‪ ،‬ئاسوودە بن‪ ،‬ئارام بن‪،‬‬ ‫لێنەگەڕێن تەنانەت لۆ چرکەیەک دڵی خۆتان و ئەوان بھێشێنن‪ .‬ئەوان دیاری و سەرمایەیەکی زۆر گرانبەھان‪ .‬گرانبەھا‬ ‫تا ئەو ئاستەی پارە و پوولی سەر عەردی سەنگی ال تەرازووی بوونی ئەوانی نییە‪ .‬کوڕە ھۆ خەڵکینە‪ ،‬ھۆ گەنج و‬ ‫جەوان و کوڕ و کچان‪ ،‬لەگەڵ ھەمووتانمە‪ ،‬تەماشای تەنیشتە خۆتان بکەن‪ ،‬ئا ئەوەتا‪ ،‬کەسە نێزیکەکانتان لە‬ ‫تەنیشتتانەوە دانیشتوون‪ .‬ئەوان زندین‪ .‬زندیبوونی ئەوان زندیبوونی ئێوەیە‪ .‬ئەنگۆ بە وانەوە زندین‪ .‬بڕۆننێ‪ ،‬ئەوان‬ ‫ھەناسە دەدەن و ڕوحیان ھەست و ھۆشی تێدایە‪ .‬ژیان ھەر ھەمووی بریتییە لە ھەبوونی ڕوحی ئەوانەی لە تەک ئێوەن‪.‬‬ ‫ئەوان کە ڕوحیان زندییە‪ ،‬تەماشای جەستەی ماددییان مەکەن‪ ،‬ئەو پێکھاتە ماددییە ھیچ نییە‪ ،‬بەھای نییە‪ ،‬بوونی‬ ‫نییە‪ ،‬بێ گیانە‪ ،‬بێ ھەستە‪ ،‬ئەو نییە‪ ،‬بەشەرە ڕاستەقینەکە نییە‪ ،‬بێ ھەبوونی "ڕوح"یان‪ .‬تکا دەکەم‪ ،‬ھەتا ھێزتان‬ ‫ھەیە دەست لە ڕوحی ئازیزانتان بدەن‪ ،‬ھەستیان پێ بکەن‪ ،‬تێر بۆنی ڕوحیان بکەن‪ ،‬ڕوحیان لە باوەش کەن‪ ،‬نازی‬ ‫ڕوحیان بگرن‪ ،‬ڕوحی ئەوانتان بەقەد ڕوحی خۆتان خۆش بوێ‪ .‬ھەرچی ناخۆشیی و حێدزبوونی پڕوپووچی دنیایێ ھەیە‬ ‫بەالی بنێن و لە خۆشەویستی و عەشقی ھەبوونی ڕوحی ئەواندا بتوێنەوە‪ .‬نازانم تێم دەگەن یان نا‪ ،‬دڵخۆش بن‬ ‫دڵخۆش‪ ،‬بەختەوەر بن بەختەوەر‪ ،‬کە دەبینن ئازیزانتان زندین و ڕوحیان لێتانەوە نێزیکە‪ .‬ئەوەندە بەسە لۆ ئەوەی‬ ‫قەت گلەیی لە ھیچ ناخۆشییەکی ژیانی خۆتان نەکەن‪ ،‬کە ڕوحی خۆشەویستانتان ھەیە‪ .‬دەی ئەمن ئێستا بەجیتان‬ ‫دەھێڵم‪ ،‬بەاڵم دەمەوێ ئەنگۆ تێر تێر ڕوحی ئازیزانتان لە ئامێز بگرن‪ ،‬ئاوێزانی یەکتری بن‪ ،‬چاوتان لەسەر یەک دانێن‬ ‫و ڕوحتان لە زندییەتیی روحی ئەوان بتوێننەوە‪ ،‬بەختەوەریان بکەن‪ ،‬ئاسوودەیان بکەن‪ .‬ئێ ئەوەندە بەسە کە ڕوحی‬ ‫ئەوانتان ھەیە‪ .‬تەماشا کەن‪ ،‬ئا ئەوەتا ئەوان زندین و لە تەنیشتتانن‪ .‬ئەوەندە بەسە کە ئەوانتان بە زندییەتیی ھەیە‪،‬‬ ‫تا بەختەوەرترین مرۆڤی سەر عەردی بن‪.‬‬ ‫‪13‬‬


‫زمناکۆ خەرسۆ‪،‬‬ ‫‪٧٢‬ی ‪٢‬ی ‪ – ٧١٠٢‬سێشەممە‪.‬‬ ‫‪www.facebook.com/zmnako.xesro‬‬

‫ڕێکخسنت لە شێوەی کتێبی ئەلیکرتۆنی‪:‬‬ ‫سەرچیا خورشید‬ ‫‪www.facebook.com/SarchiaKhursheed‬‬

‫‪14‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.