ڕێنووسی زمانی كوردی

Page 1

‫ڕێنووسی زمانى كوردی‬ ‫‪KURDISH DICTATION‬‬

‫زانـسـتـپـهروهرانـی كــورد‬ ‫‪www.ZKURD.org‬‬


‫‪Sarchia Banokay‬‬

‫نـاوەڕۆک‬ ‫پێشه‌کی‬ ‫به‌شی یه‌که‌م‪ ،‬بنه‌ماکان‬ ‫ئه‌لفبێ‬ ‫بزوێنه‌کان‬ ‫بزرۆکه‬ ‫ئه‌لفبێی التینی‬ ‫پیته‌یارمه‌تیده‌ر‬ ‫بزوێن و نه‌بزوێن‬

‫به‌شی دووه‌م‪ ،‬پیتهئاڵۆزهکان‬ ‫هه‌مزه (ئـ)‬ ‫قرتاندنی (ئـ)‬ ‫کێشه‌ی بزوێنی (وو)‬ ‫کێشه‌ی بزوێنی (ە)‬ ‫کێشه‌ی (ی)‬ ‫کێشه‌ی بزوێنی (یی)‬ ‫کێشه‌ی (ی)ی پێوه‌ندی‬ ‫کێشه‌ی (ی)ی سێیه‌م که‌سی تاک‬ ‫کێشه‌ی پیتی (ڕ)‬ ‫‪2‬‬


‫به‌شی سێیه‌م‪ ،‬کێشه جۆربه‌جۆره‌کان‬ ‫پێشگره‌کان‬ ‫پێشگر و جێناوی لکاو‬ ‫فرمانی لێکدراو‬ ‫گه‌ردانی فرمان‬ ‫(و)ی پێوه‌ندی‬ ‫وشه‌ی لێکدراو‬ ‫(ت)ی فرمان‬ ‫وشه‌ی بیانی‬ ‫ئامراز و وشه‌ی (تر)‬ ‫پاشگر ‪ +‬فرمانی (دا)‬ ‫کێشه‌ی (له)‬

‫به‌شی چواره‌م‪ ،‬به‌راوردکاری‬ ‫(بێ) یان (به‌بێ)‬ ‫ئاوه‌ڵکار‬ ‫ڕاسپاردن‬

‫*************************************‬ ‫‪3‬‬


‫پێشه‌کی‬ ‫"ڕێنووس" (املء | ‪ ،)dictation‬به‌پێی یاسا و ڕێسای زمانه‌وانی‪ ،‬فێرمان ده‌کات که وشه‌یه‌ک به چه‌ند شێوه‌ی‬ ‫جۆربه‌جۆر نه‌نووسین‪ .‬ئاخۆ ڕاسترتین وشه له‌م پۆالنهی خواره‌وه کامانه‌ن؟‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫(کار تێ کردن‪ ،‬کار تێکردن‪ ،‬کارتێکردن)‪( .‬کاری تێ کرد‪ ،‬کاری تێکرد‪ ،‬کاریتێکرد)‪.‬‬ ‫(ده‌ست لێدان‪ ،‬ده‌ست لێ دان‪ ،‬ده‌ستلێدان)‪( .‬ده‌ستی لێ دا‪ ،‬ده‌ستی لێدا‪ ،‬ده‌ستیلێدا)‪.‬‬ ‫(نان کردن‪ ،‬نانکردن)‪( .‬نانی کرد‪ ،‬نانیکرد)‪.‬‬ ‫(ماڵ وێران کردن‪ ،‬ماڵ‌وێران کردن‪ ،‬ماڵوێرانکردن‪ ،‬ماڵ وێرانکردن)‪.‬‬ ‫(نیه‪ ،‬نی یه‪ ،‬نییه‪ ،‬نییه)‪.‬‬

‫له‌م وتاره‌دا‪ ،‬هه‌وڵ ده‌درێت به‌گوێره‌ی بڕیاره‌کانی "کۆڕی زانیاریی کوردستان" و‪ ،‬به له‌به‌رچاوگرتنی زانستی‬ ‫کۆمپیوته‌ر و‪ ،‬به به‌راوردکاری له‌گه‌ڵ زمانه زیندووه ئه‌ورووپییه‌کاندا‪ ،‬کۆمه‌ڵێ یاسا و ڕێسا ڕوون دەکرێنه‌وه‪ ،‬تا‬ ‫له ڕێنووسێکی بێههڵه نزیکرت بینه‌وه‪.‬‬

‫*************************************‬

‫ئه‌لفبێ‬ ‫ژماره‌ی پیته‌کانی ئه‌لفبێی کوردی (‪ )٤٣‬دانه‌ن و بریتین له‪:‬‬ ‫ئـ ـ ا ـ ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ڕ ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ک ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ‬ ‫و ـ ۆ ـ وو ـ ھ ـ ە ـ ی ـ ێ‪.‬‬

‫*************************************‬ ‫‪4‬‬


‫بزوێنه‌کان‬ ‫بزوێن به‌و ده‌نگانه ده‌وترێن که له کاتی بێژە (تلفظ)یاندا‪ ،‬ده‌م و زار تۆزێ زیاتر ده‌کرێنه‌وه و زیاتر دهکێرشێن‪.‬‬ ‫بزوێنه‌کان جووڵه و بزواندن ده‌خه‌نه ناو وشه‌وه‪.‬‬ ‫بزوێنه‌کان له‌ڕاستیدا (‪ )٨‬ده‌نگن‪ ،‬به‌اڵم به ئه‌لفبێی سۆرانی (عه‌ره‌بی) ته‌نها (‪ )٧‬ده‌نگیان نیگار و پیتیان بۆ دانراوه‬ ‫و دهنوورسێن و بریتین له‪:‬‬ ‫(ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ە ـ ی ـ ێ)‪.‬‬ ‫یاسا‪( :‬هه‌ر وشه‌یه‌کی کوردی النی که‌م یه‌ک بزوێنی تێدا به‌کار ده‌چێت‪:).‬‬ ‫‪‬‬

‫(ناو ‪ )naw‬ـ (کورد ‪ )Kurd‬ـ (کۆمار ‪ )komar‬ـ (سوور ‪ )sûr‬ـ (به‌رد ‪ )berd‬ـ (کوردی ‪ )kurdî‬ـ (سێ ‪ )sê‬ـ‬ ‫(زانستپه‌روه‌ر ‪.)zanistperwer‬‬

‫*************************************‬

‫بزرۆکه (‪)i‬‬ ‫هه‌ندێ وشه‌ی کوردی هه‌ن که له ڕواڵه‌تدا بزوێنیان تێدا نابیرنێ وه‌کوو‪( :‬بردن‪ ،‬من‪ ،‬ژن‪ ،‬چل‪ ،‬مردن‪ ،‬بزن‪ ،‬خسنت)‪،‬‬ ‫به‌اڵم له‌ڕاستیدا ده‌نگی بزوێنیان تێدایه‪ .‬ئه‌و بزوێنه له ئه‌لفبێی کوردیی التینیدا به پیتی (‪ )i‬دیاری کراوه‪ ،‬به‌اڵم له‬ ‫ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێکی بۆ دانه‌نراوه‪ ،‬دیار نییه و بزر بووه‪ ،‬بۆیه ناوی نراوه‪( :‬بزرۆکه)‪ .‬منوونه‪:‬‬ ‫(بردن ‪( ،)birdin‬من ‪( ،)min‬ژن ‪( ،)jin‬چل ‪( ،)çil‬مردن ‪( ،)mirdin‬بزن ‪ )bizin‬و (خسنت ‪.)xistin‬‬ ‫وشه‌ی "مشک" له ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانی کوردستاندا به دوو شێوازی (‪ )mişk‬و (‪ )mişik‬بێژە ده‌کرێت‪ ،‬به‌اڵم له‬ ‫ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هه‌ر به یه‌ک شێواز ده‌نوورسێت‪" :‬مشک"‪.‬‬ ‫که‌وا بێت (‪)٨‬ـەمین ده‌نگی بزوێنی کوردی به ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی نانوورسێت و‪" ،‬بزرۆکه"یه‪.)i( .‬‬

‫*************************************‬ ‫‪5‬‬


‫ئه‌لفبێی کوردی به التینی‬ ‫التان سه‌یر نه‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێین بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌لفبێی کوردی که به پیتی عه‌ره‌بی دهنوورسێ‪ ،‬باشرت تێ بگه‌ن‪ ،‬زۆر‬ ‫گرنگه ئه‌لفبێی کوردیی التینی بناسن‪ .‬ئه‌م ئه‌لفبێیه بریتییه له‪:‬‬ ‫‪A-B-C-Ç-D-E-Ê-F-G-H-I-Î-J-K-L-M-N-O-P-Q-R-S-Ş-T-U-Û‬‬‫‪V - W - X - Y - Z.‬‬ ‫بزوێنه‌کانی بریتین له (‪ )٨‬ده‌نگ و هه‌ر ههشتهکهیان دهنوورسێنهوه‪.)E - Ê - I - Î - O - U - Û - A( :‬‬ ‫پاشکۆ‪ :‬له ناوه‌ڕاست و کۆتاییی وشه‌دا‪( :‬ڕ = ‪ )rr‬و (ڵ = ‪.)ll‬‬ ‫(په‌ڕۆ = ‪( ،)perro‬که‌ڕ = ‪ )kerr‬یان (که‌ڵک = ‪( ،)kellk‬ساڵ = ‪.)sall‬‬ ‫پێویست ناکات له سه‌ره‌تای وشه به ئه‌لفبێی التینی‪ ،‬بۆ نووسینی (ڕ) که‌ڵک له (‪ )rr‬وه‌رگرین‪ ،‬چونکوو زۆر‬ ‫ناشیرین دێته پێش چاو‪ ،‬بۆیه هه‌ر (‪ )r‬به‌سه‪ .‬وه‌کوو‪( :‬ڕاز = ‪( ،)raz‬ڕێگا = ‪( ،)rêga‬ڕۆژ = ‪ .)roj‬به‌اڵم زۆر گرنگه‬ ‫له سۆرانی‌دا هه‌موو پیتێکی سه‌ره‌تای وشه که به (ر) ده‌ست پێ ده‌کات به (ڕ) بنوورسێن‪ .‬منوونه‪ :‬ڕێز‪ ،‬ڕەش‪،‬‬ ‫ڕزگار‪.‬‬

‫*************************************‬

‫پیته‌یارمه‌تیده‌ر‬ ‫یاسا‪( :‬له زمانی کوردی‌دا دوو بزوێن به‌دوای یهکرتدا نانوورسێن‪:).‬‬ ‫بۆ منوونه‪( ،‬یار) به التینی وا نانوورسێت‪ )îar( :‬یان (‪.)iar‬‬ ‫هه‌روه‌ها (وان) وا نانوورسێت‪ )uan( :‬یان (‪ )ûan‬یان (‪.)oan‬‬ ‫بۆ ئه‌وه‌ی دوو بزوێنه‌که به‌دوای یهکرتدا نه‌نووسین‪ ،‬که‌ڵک له پیتێکی نه‌بزوێن وه‌رده‌گرین که یارمه‌تی ده‌دات‬ ‫دوو بزوێن پێکه‌وه نهنوورسێن‪ .‬به‌و پیتانه ده‌وترێن‪" :‬پیته‌یارمه‌تیده‌ر"‪ ،‬که بریتین له (ی ‪ )y‬و (و ‪ .)w‬به‌مجۆره‬ ‫منوونهکانی سه‌ره‌وه ئاوا دهنوورسێن‪:‬‬ ‫(یار ‪.)yar‬‬ ‫(وان ‪.)Wan‬‬ ‫‪6‬‬


‫(پیته‌یارمه‌تیده‌ر) له ئه‌لفبێی التینیدا به پیتی (‪ )y‬و (‪ )w‬دیاری کراون‪ .‬له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا (ی) و (و)یان بۆ‬ ‫به‌کار ده‌چێت‪( :‬ی ‪( ،)y‬و ‪ ،)w‬هه‌ر چه‌ند بۆ بزوێنه‌کانی (‪ î‬و ‪)u‬ش به‌کار ده‌چن‪.‬‬

‫*************************************‬

‫هه‌م بزوێن و هه‌م نه‌بزوێن‬ ‫له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا پیتێکی تایبه‌ت نییه که "پیته‌یارمه‌تیده‌ر"ەکانی (‪ )y‬و (‪)w‬یان پێ بنوورسێتهوه‪ .‬بۆ ئه‌و‬ ‫مه‌به‌سته هه‌ر که‌ڵک له پیته‌کانی (ی) و (و) وه‌رده‌گیرێ که بۆ بزوێنه‌کانی (‪ )î‬و (‪)u‬ش به‌کار ده‌چن‪ ،‬واته (ی) و‬ ‫(و) هه‌م بزوێنن و هه‌میش نه‌بزوێن‪:‬‬ ‫(ی ‪( ،)y‬و ‪( ،)w‬ی ‪( ،)î‬و ‪.)u‬‬ ‫بزوێن‪( :‬ی ‪( ،)î‬سلێامنی ‪( .)Silêmanî‬تیر =‪.)tîr‬‬ ‫نه‌بزوێن‪( :‬ی ‪( ،)y‬که‌ی ‪( .)key‬به‌یت = ‪.)beyt‬‬ ‫بزوێن‪( :‬و ‪( ،)u‬کول ‪.)kul‬‬ ‫نه‌بزوێن‪( :‬و ‪( ،)w‬خه‌وتن ‪.)xewtin‬‬ ‫جیاکردنه‌وه‌ی بزوێن و نه‌بزوێن له ئه‌لفبێی التیندا زۆر ئاسانه‪ ،‬چونکوو هه‌ر ده‌نگێک پیتی تایبه‌مته‌ندی خۆی بۆ‬ ‫دانراوه‪ .‬له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا چونکوو بزوێن و نه‌بزوێن پیته‌کانیان جیا نه‌کراونه‌ته‌وه‪ ،‬تۆزێ زه‌حمه‌ته لێک جیا‬ ‫کرێنه‌وه‪ ،‬به‌اڵم ئه‌گه‌ر پێش یان پاش ئه‌وان پیتێکی بزوێن هه‌بێت ئه‌وه ئه‌وان ده‌بنه نه‌بزوێن‪( :‬شایان ‪،)şayan‬‬ ‫(مه‌ی ‪( ،)mey‬یانه ‪( ،)yane‬که‌وان ‪( ،)kewan‬شه‌و ‪( ،)şew‬ورد ‪.)wird‬‬

‫*************************************‬

‫‪7‬‬


‫هه‌مزه (ء)‬ ‫هه‌مزه‪ ،‬له زمانی عه‌ره‌بی و فارسی‌دا‪ ،‬له چه‌ند شوێنێکی جۆربه‌جۆر به‌کار ده‌چێت‪ ،‬وه‌کوو‪( :‬أ إ أل إل ؤ ء ئ)‪،‬‬ ‫به‌اڵم له زمانی کوردی‌دا ته‌نیا شێوازی (ئـ) به‌کار ده‌برێت‪ ،‬ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێ دوو بزوێن به‌دوای‬ ‫یه‌کدا بنوورسێن‪.‬‬ ‫هه‌ندێ له زمانزانان هه‌مزه به بزوێن داده‌نێن و‪ ،‬الی هه‌ندێکیش به نه‌بزوێن ده‌نارسێت‪ ،‬به‌اڵم له‌ڕاستیدا کورد‪،‬‬ ‫هه‌مزه‌ی به شێوازی (ئـ) به‌کار هێنا و بڕیاری دا وه‌کوو (نه‌بزوێن)ێک چاوی لێ بکات‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێ دوو‬ ‫بزوێن به‌دوای یه‌کدا‪ ،‬یان هه‌ندێ بزوێن له سه‌ره‌تای وشه‌دا بنوورسێن‪ ،‬منوونه‪:‬‬ ‫ناازاد = نائازاد‬ ‫او = ئاو‬ ‫ەو = ئه‌و‬ ‫ۆخه‌ی = ئۆخه‌ی‬ ‫ورووپا = ئورووپا‬ ‫ێجگار = ئێجگار‬

‫*************************************‬

‫قرتاندنی (ئـ)‬ ‫هه‌ندێ جار ڕوو ده‌دات که وشه‌یه‌ک وا به پیتێکی نه‌بزوێن کۆتاییی هاتووه‪ ،‬وه‌کوو‪( :‬شه‌و ‪ ،)şew‬له‌گه‌ڵ‬ ‫وشه‌یه‌ک که به (ئـ) ده‌ستی پێ کردووه‪ ،‬وه‌کوو (ئاهه‌نگ ‪ ،)aheng‬پێکه‌وه کۆ ده‌بنه‌وه و وشه‌یکی نوێ پێک‬ ‫ده‌هێنن که واتایه‌کی نوێرتی هه‌یه وه‌کوو‪:‬‬ ‫شه‌و ‪ +‬ئاهه‌نگ = شه‌وئاهه‌نگ‪ .‬لێره‌دا پێویست ناکات (ئـ) مبێنێته‌وه و ده‌توانین بیقرتێنین‪ ،‬چونکوو پیتی پێش‬ ‫ئه‌و بزوێن نییه تا کێشه بێت‪ .‬ده‌نووسین‪( :‬شه‌واهه‌نگ)‪ .‬هه‌روه‌ها‪:‬‬ ‫کارئاسانی ده‌بێته‪ :‬کاراسانی‪.‬‬ ‫ماڵئاوایی = مااڵوایی‪.‬‬ ‫‪8‬‬


‫بانئه‌فشار = بانه‌فشار (ناوی گه‌ڕه‌کێکه له شاری قه‌رسی شیرین له پارێزگای کرماشان)‪.‬‬ ‫کارئه‌ندامزانی = کارهندامزانی (‪.)physiology‬‬ ‫تووڵئامراز = توواڵمراز (‪( .)toolbar‬تووڵ‪ ،‬شیش = ‪( ،)bar‬ئامراز‪ ،‬که‌ره‌سته = ‪.)tool‬‬ ‫هه‌روه‌ها‪:‬‬ ‫که‌مه‌ندام‪ ،‬چاوهسمهر‪ ،‬چاوهستێره‪ ،‬گوڵه‌ندام‪ ،‬گوڵه‌ستێره‪ ،‬شێرهندام‪ ،‬خاکه‌ناز‪.‬‬

‫*************************************‬

‫کێشه‌ی بزوێنی (وو)‬ ‫(وو ‪ )û‬ده‌نگێکی بزوێنه و هه‌رگیز نابێ له سه‌ره‌تای وشه‌دا بنوورسێت‪ .‬زۆر هه‌ڵه‌یه بنووسی‪( :‬ووشه ‪ ،ûşe‬وورچ‬ ‫‪ ،ûrç‬وون ‪ ،ûn‬ووس ‪ ûs‬و هتد)‪ ،‬به‌ڵکوو ده‌بێ به (و ‪)w‬ی نه‌بزوێن بنوورسێت‪ ،‬چونکوو دوای ئه‌و پیته‪ ،‬بزرۆکه‬ ‫هه‌یه‪ ،‬که‌وا بێت دوو بزوێن پێکه‌وه نانوورسێن و ده‌بێ وا بنوورسێن‪( :‬وشه ‪ ،wişe‬ورچ ‪ ،wirç‬ون ‪ ،win‬وس ‪wis‬‬ ‫و هتد)‪.‬‬ ‫به‌اڵم له ناوه‌ڕاست و کۆتاییدا دهنوورسێ‪( :‬سوور ‪( ،)sûr‬نوور ‪( ،)nûr‬چوو ‪( ،)çû‬توو ‪.)tû‬‬ ‫زۆر که‌س به هه‌ڵه ده‌نووسن‪" :‬که‌رکوک‪ ،‬مه‌حمود‪ ،‬حوکومه‌ت و هتد"‪ .‬که ڕاستییه‌که‌ی ئاوایه‪ :‬که‌رکووک‪،‬‬ ‫مه‌حموود‪ ،‬حوکوومه‌ت و هتد"‪.‬‬

‫*************************************‬

‫کێشه‌ی بزوێنی (ە ‪)e‬‬ ‫(ە ‪ )e‬سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌نگێکی بزوێنه‪ ،‬کردار (فعل ‪)verb‬ێکیشه که له "سێیه‌م که‌سی تاک"دا‪ ،‬واتای (‪)is‬ی‬ ‫ئینگلیزی ده‌دات‪ = could is It( :‬هه‌وا ساردە)‪.‬‬ ‫له ئه‌لفبێی التیندا‪ ،‬کرداری (ە ‪ )e‬به‌جیا ده‌نوورسێت‪ ،)e Hewa sard( :‬به‌اڵم له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا‪ ،‬ده‌لکێت به‬ ‫وشه‌که‌ی پێشیه‌وه‪( :‬هه‌وا سارده)‪ .‬منوونه‌ی تر‪ :‬برامه‪ ،‬هاوڕێمه‪ ،‬کوڕە‪ ،‬کچه‪ ،‬پێنووسه‪ ،‬ده‌سته‪ ،‬ڕێزمانه‪ ،‬کورده‪،‬‬ ‫به‌رده‪.‬‬ ‫‪9‬‬


‫*************************************‬

‫کێشه‌ی (یه)‬ ‫جاری وایه وشه‌که‌ی پێش (ە) به پیتێکی بزوێن (ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ە ـ ی ـ ێ)‪،‬کۆتاییی هاتووه‪ ،‬وه‌کوو‪( :‬مامۆستا)‪،‬‬ ‫ئه‌و کاته ئیرت له جیاتیی (ە) ده‌نووسین (یه)‪( :‬مامۆستایه ‪.)mamosta ye‬‬ ‫تێبینی‪ :‬کرداری (یه)ش هه‌ر وه‌کوو (ە) ده‌بێ بلکێرنێ به وشه‌که‌ی پێشیه‌وه‪( :‬مامۆستایه)‪ ،‬نه‌ک (مامۆستا یه)‪.‬‬ ‫ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وشه‌که به (یی)ش کۆتاییی هات هه‌ر پێکه‌وه دهنووسێرنێت‪ :‬هه‌روه‌ها‪:‬‬ ‫(سپییه)‪ ،‬نه‌ک (سپیه‪ ،‬سپییه‪ ،‬سپی یه)‪.‬‬ ‫(چییه)‪ ،‬نه‌ک (چیه‪ ،‬چییه‪ ،‬چی یه)‪.‬‬ ‫(نییه)‪ ،‬نه‌ک (نیه‪ ،‬نییه‪ ،‬نی یه)‪.‬‬ ‫(کوردییه)‪ ،‬نه‌ک (کوردییه‪ ،‬کوردی یه)‪.‬‬ ‫(سنهیییه)‪ ،‬نه‌ک (سنه‌یی یه‪ ،‬سنه‌ییه)‪.‬‬

‫*************************************‬

‫کێشه‌ی (ی)‬ ‫سه‌یری ئه‌م وشانه بکه‌ن‪( :‬مه‌ی ‪( ،)mey‬بی ‪.)bî‬‬ ‫له‌و دوو منوونهیهدا‪( ،‬ی ‪ )y‬نه‌بزوێنه و ده‌نگێکی کورته‪ ،‬به‌اڵم (ی ‪ )î‬بزوێنه و ده‌نگێکی درێژە‪ ،‬گه‌ر سه‌رنج بده‌ن‬ ‫ده‌بینن که له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا‪ ،‬هه‌ر دوو شێوه‌که‌ی (ی) وه‌کوو یه‌کن‪( :‬ی)‪ ،‬به‌اڵم له التینیدا دوو جۆرن (‪ )y‬و‬ ‫(‪ .)î‬واته له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا جیاکردنه‌وه‌ی بزوێن و نه‌بزوێنی (ی) تۆزێ وردبوونه‌وه‌ی ده‌وێ‪ ،‬به‌اڵم له التینیدا‪،‬‬ ‫دوو شێوازی جۆربه‌جۆرن و به‌و جۆره جیاکردنه‌وه‌ی بزوێن له نه‌بزوێن زۆر ساناتره‪.‬‬ ‫یاسا‪( :‬دوو ده‌نگی بزوێن به‌دوای یهکرتدا نابێ بنوورسێن)‪.‬‬ ‫‪01‬‬


‫سه‌یری ئه‌م وشه‌یه بکه‌ن‪( :‬کوردی ‪( + )kurdî‬ەکان ‪( = )ekan‬کوردیه‌کان ‪.)kurdîekan‬‬ ‫ئایا له‌و نووسینه‌دا هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌مان نه‌کردووه؟ با‪ ،‬ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که دوو بزوێنامن پێکه‌وه نووسیوه‪:‬‬ ‫(یه ‪ .)îe‬چار؟ ده‌بێ که‌ڵک له پیته‌یارمه‌تیده‌ر وه‌رگرین و بنووسین‪( :‬کوردییه‌کان ‪.)kurdîyekan‬‬ ‫له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا (ییـ) وه‌کوو یه‌کن‪ ،‬به‌اڵم له‌ڕاستیدا یه‌که‌میان بزوێنه و دووه‌میان نه‌بزوێنه‪ .‬ئه‌گه‌ر سه‌یری‬ ‫التینییهکهی بکه‌ین باشرت بۆمان ڕوونه‪ .)îy( :‬بۆیه گه‌ر بزانین به التینی چۆن دهنوورسێن‪ ،‬زۆر به‌ئاسانی لێک جیا‬ ‫ده‌کرێنه‌وه‪.‬‬

‫*************************************‬

‫کێشه‌ی بزوێنی (یی ‪)î‬‬ ‫(یی ‪ )î‬ده‌نگێکی درێژە و به‌داخه‌وه له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێکی جیاوازی بۆ دانه‌نراوه‪ .‬هه‌ندێ له‬ ‫نووسه‌ران بۆ بزوێنی (‪ )î‬هه‌موو کاتێ که‌ڵکیان له (یی) وه‌رده‌گرت‪ ،‬ته‌نانه‌ت له ناوه‌ڕاست و کۆتاییی وشه‌شدا و‪،‬‬ ‫وا ده‌یاننوسی‪:‬‬ ‫(تییر ‪( ،)tîr‬سییر ‪( ،)sîr‬چییمه‌ن ‪( ،)çîmen‬کوردیی ‪( ،)kurdî‬سیی ‪( ،)sî‬سلێامنیی ‪( ،)Silêmanî‬کفریی ‪.)Kifrî‬‬ ‫به‌اڵم چونکوو ناشیرین بوو‪ ،‬له ناو نووسه‌ر و خوێنه‌ری کورددا جێی نه‌گرت و به‌ناچاری هه‌ر یه‌ک (ی) بۆی به‌کار‬ ‫هێرنا‪( :‬تیر ‪( ،)tîr‬سیر ‪( ،)sîr‬چیمه‌ن ‪( ،)çîmen‬کوردی ‪( ،)kurdî‬سی ‪( ،)sî‬سلێامنی ‪( ،)Silêmanî‬کفری ‪.)Kifrî‬‬ ‫به‌کارهێنانی (یی)‪ :‬له‌م شوێنانه‌دا که‌ڵک له (یی ‪ )yî‬وه‌رده‌گیرێ‪:‬‬ ‫(ڕەشایی ‪( ،)reşayî‬به‌رایی ‪( ،)berayî‬دوایی ‪( ،)diwayî‬کۆتایی ‪( ،)kotayî‬پانایی ‪( ،)panayî‬شێنه‌یی ‪،)şêneyî‬‬ ‫(سنه‌یی ‪( ،)Sineyî‬هه‌ڵه‌بجه‌یی ‪( ،)Hellebceyî‬ڕانیه‌یی ‪( ،)Ranyeyî‬ورمێیی ‪ )Wirmêyî‬و (ته‌نیایی ‪.)tenyayî‬‬

‫*************************************‬

‫‪00‬‬


‫(ی)ی پێوه‌ندی‬ ‫(ی)ی پێوه‌ندی ئه‌و ده‌نگی (ی)یه‌یه که ده‌که‌وێته نێوان دوو ناو‪ ،‬یان ناوێک و ئاوهڵناوێکهوه‪ :‬مامۆستای‬ ‫قوتابخانه‪ .‬کچی شۆخ‪.‬‬ ‫کێشه‌که له‌وه‌دایه کاتێ وشه‌یه‌ک خۆی به (ی) کۆتاییی بێت‪ ،‬وه‌کوو‪( :‬کوردی‪ ،‬ئیسلمی‪ ،‬کرماشانی‪ ،‬سنه‌یی‪،‬‬ ‫کۆیه‌یی)‪ ،‬هه‌ندێ که‌س ئیرت (ی)ی پێوه‌ندییه‌که‌یان له‌بیر ده‌چێ بینووسن‪ ،‬که هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‪ .‬بۆ منوونه‬ ‫له‌باتیی "یه‌کێتی نیشتامنی کوردستان" ده‌بێ بنوورسێت‪" :‬یه‌کێتیی نیشتامنیی کوردستان"‪.‬‬ ‫ده‌بێ وردبین بین و نه‌هێڵین (ی)ی پێوه‌ندی بقرتێرنێت‪ ،‬له‌م منوونانهی خواره‌وه‌دا (ی)ی پێوه‌ندی ڕەچاو کراون‪:‬‬ ‫داری سه‌وز‪ ،‬قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییی کچان‪ ،‬کۆماری ئیسلمیی ئێران‪ ،‬کرماشانیی دڵسۆز‪ ،‬په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستیی‬ ‫من‪ ،‬کۆیه‌ییی هونه‌رمه‌ند‪ ،‬زاراوه‌ی هه‌ورامیی کۆن‪.‬‬

‫*************************************‬

‫(ی)ی سێیه‌م که‌سی تاک‬ ‫هه‌ندێ له جێناوه لکاوه‌کان بریتین له‪:‬‬ ‫‪...‬مان‬ ‫‪...‬م‬ ‫‪...‬تان‬ ‫‪...‬ت‬ ‫‪...‬یان‬ ‫‪...‬ی‬ ‫وه‌کوو‪:‬‬ ‫خواردمان‬ ‫خواردم‬ ‫خواردتان‬ ‫خوارت‬ ‫خواردیان‬ ‫خواردی‬

‫‪02‬‬


‫جێناوی لکاوی سێیه‌م که‌سی تاک (ی)یه‪ .‬له کاتی گه‌ردانکردنی ئه‌و دۆخه‌دا‪ ،‬ئه‌گه‌ر "بنه"ی کرداره‌که خۆی به‬ ‫(ی) کۆتاییی هات‪( ،‬ی)ی جێناوی لکاو له‌بیر مه‌که‌ن‪ ،‬منوونه‪:‬‬ ‫پرسیامن‬ ‫پرسیم‬ ‫پرسیتان‬ ‫پرسیت‬ ‫پرسییان‬ ‫پرسیی‬ ‫ده‌بێ وا بنوورسێن‪ :‬من پرسیم‪ ،‬تۆ پرسیت‪ ،‬ئه‌و پرسیی‪( .‬نه‌ک ئه‌و پرسی)‪.‬‬ ‫منوونه‌ی تر‪:‬‬ ‫(دزین‪ ،‬بڕین‪ ،‬کڕین‪ ،‬گۆڕین‪ ،‬نووسین)‪ ،‬که له سێیه‌م که‌سی تاکدا ده‌بنه (ئه‌و دزیی‪ ،‬ئه‌و بڕیی‪ ،‬ئه‌و کڕیی‪ ،‬ئه‌و‬ ‫گۆڕیی‪ ،‬ئه‌و نووسیی)‪.‬‬

‫*************************************‬

‫کێشه‌ی پیتی (ڕ)‬ ‫"ڕ" ده‌نگێکی گڕە که له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و کۆتاییی وشه‌دا دێت‪:‬‬ ‫‪‬‬

‫ڕاز‪ ،‬هه‌ڕا‪ ،‬مه‌ڕ‪.‬‬

‫تێبینی‪ :‬نابێ (ڕ)ی گڕ له‌گه‌ڵ (ر)ی ساده تێکه‌ڵ بکرێت‪.‬‬ ‫یاسا‪( :‬هه‌موو ده‌نگێکی (ڕ) له سه‌ره‌تای وشه‌دا گڕە و ده‌بێ به (ڕ)ی گڕ بنوورسێت‪ ،‬نه‌ک به (ر)ی ساده)‪.‬‬ ‫هه‌ندێ که‌س له سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌ی (ر) ده‌ینووسن و هێامکهی بۆ دانانێن‪( .‬ر) ده‌نگێکی ساده‌یه و زۆر جیاوازه‬ ‫له (ڕ)‪ .‬له سه‌ره‌تای وشه‌دا هه‌موو ده‌نگی (ڕ)ی زمانی کوردی‪ ،‬گڕە‪ ،‬ده‌بێ هه‌موو کاتێ به هێامکهیهوه‬ ‫بنوورسێت‪ .‬نابێ بوترێت‪" :‬ئێمه ده‌زانین هه‌موو ده‌نگێکی سه‌ره‌تا گڕە‪ ،‬که‌وا بێت با به (ر) بنوورسێت و خۆمان‬ ‫تێی ده‌گه‌ین که گڕە‪".‬‬ ‫ته‌نانه‌ت له‌ناو ته‌خته‌کلیلی کوردیش‌دا دوگمه‌یه‌ک بۆ (ڕ) دیاری کراوه‪ ،‬زۆر سه‌یره بێین دوگمه‌یه‌کی تر له‌باتیی‬ ‫ئه‌و دوگمه‌یه به‌کار بهێنین که ده‌نگێکی تره!‬ ‫ڕاست‪ ،‬ڕێگا‪ ،‬ڕۆخ‪ ،‬ڕژد‪ ،‬ڕەنج‪ ،‬ڕزگار‪ ،‬ڕەش‪ ،‬ڕەنگ‪ ،‬ڕۆڵه‪.‬‬ ‫‪03‬‬


‫کێشه‌ی پێشگره‌کانی (هه‌ڵ‪ ،‬دا‪ ،‬ڕا‪ ،‬وه‌ر‪ ،‬ده‌ر)‬ ‫ئه‌م پێشگرانه کاتێ ده‌چنه سه‌ر چاوگ یان فرمان یان هه‌ر شێوازێکی تر‪ ،‬پێیانه‌وه ده‌لکێن به‌مه‌رجێ جێناوی‬ ‫لکاو نه‌که‌وتبێته نێوان پێشگر و وشه‌که‌ی دوای خۆی‪ .‬وه‌ک‪:‬‬ ‫چاوگ‪:‬‬ ‫هه‌ڵ‪ :‬هه‌ڵکردن‪ ،‬هه‌ڵگرتن‪ ،‬هه‌ڵکورمان‪ ،‬هه‌ڵکێشان‪ ،‬هه‌ڵبڕین‪ ،‬ههڵخسنت‪.‬‬ ‫دا‪ :‬دابڕان‪ ،‬داخسنت‪ ،‬داڕمان‪ ،‬داگرتن‪ ،‬داکردن‪ ،‬دابه‌زین‪ ،‬داخورپان‪.‬‬ ‫ڕا‪ :‬ڕاگرتن‪ ،‬ڕاکێشان‪ ،‬ڕاپه‌ڕین‪ ،‬ڕاخسنت‪ ،‬ڕاگوێزان‪ ،‬ڕاگواسنت‪.‬‬ ‫وه‌ر‪ :‬وه‌رگرتن‪ ،‬وه‌رسووڕان‪ ،‬وه‌رگه‌ڕان‪.‬‬ ‫ده‌ر‪ :‬ده‌رکردن‪ ،‬ده‌رهێنان‪ ،‬ده‌ربڕین‪ ،‬دهرخسنت‪ ،‬ده‌رپه‌ڕاندن‪.‬‬

‫فرمان‪:‬‬ ‫هه‌ڵ‪ :‬هه‌ڵگره‪ ،‬هه‌ڵخه‪ ،‬هه‌ڵمه‌خه‪ ،‬هه‌ڵکشێ‪.‬‬ ‫دا‪ :‬دانێ‪ ،‬دامهبڕە‪ ،‬دابه‌زێنه‪ .‬داگره‪.‬‬ ‫ڕا‪ :‬ڕاکێشه‪ ،‬ڕاپه‌ڕێنه‪ ،‬ڕامه‌په‌ڕێنه‪ .‬ڕاگره‪.‬‬ ‫وه‌ر‪ :‬وه‌رگره‪ ،‬وه‌رسووڕێنه‪ ،‬وه‌رگه‌ڕێ‪ ،‬وه‌رچه‌رخێ‪.‬‬ ‫ده‌ر‪ :‬ده‌ربێنه‪ ،‬ده‌رخه‪ ،‬ده‌رکه‪ ،‬ده‌رچۆ‪.‬‬

‫دۆخی تر‪:‬‬ ‫هه‌ڵکشاو‪ ،‬هه‌ڵخراو‪ ،‬ههڵنهکشاو‪ ،‬ههڵخزێرناو‪ .‬دانراو‪ ،‬داسه‌پاو‪ ،‬دابڕاو‪ .‬ڕاپهڕێرناو‪ ،‬ڕاپه‌ڕیو‪ ،‬ڕ‌اگوێزراو‪ ،‬ڕاکشاو‪.‬‬ ‫وه‌رگیراو‪ ،‬وه‌رگرتوو‪ ،‬وه‌رگرته‪ ،‬وه‌رسووڕاو‪ ،‬وه‌رگێڕاو‪ .‬دهرهێرناو‪ ،‬ده‌رخراو‪ ،‬ده‌رکراو‪ ،‬ده‌رچوو‪.‬‬

‫‪04‬‬


‫پێشگر و جێناوی لکاو‬ ‫ئه‌گه‌ر جێناوی لکاو (‪...‬م‪... ،‬ت‪... ،‬ی‪... ،‬مان‪... ،‬تان‪... ،‬یان) که‌وته نێوان پێشگر و فرمانه‌که‌ی دوای خۆی ئه‌وا‬ ‫به‌جیا دهنوورسێن و جێناوه‌که به پێشگره‌وه دهلکێرنێ‪:‬‬ ‫هه‌ڵ‪ :‬هه‌ڵم گرن‪ ،‬هه‌ڵت گرن‪ ،‬هه‌ڵیان کێشن‪ ،‬ههڵامن مه‌واسن‪ ،‬هه‌ڵتان بڕن‪.‬‬ ‫دا‪ :‬دامان نه‌نایه‪ ،‬دایان خه‌ن‪ ،‬دای بڕە‪.‬‬ ‫ڕا‪ :‬ڕایان ده‌گرن‪ ،‬ڕام کێشه‪ ،‬ڕاتان په‌ڕێنن‪ ،‬ڕاشیان په‌ڕێنن‪.‬‬ ‫وه‌ر‪ :‬وه‌رمان گرتایه‪ ،‬وه‌ری نه‌گری‪ ،‬وه‌ریان سووڕێنه‪ ،‬وه‌رمان گه‌ڕێنه‪.‬‬ ‫ده‌ر‪ :‬ده‌ریان په‌ڕاندین‪ ،‬ده‌ری خه‪.‬‬

‫*************************************‬

‫گیروگرفتی فرمانی لێکدراو (فعل مرکب ‪)compound verb‬‬

‫فرمانی لێکدراو به‌و فرمانانه ده‌وترێن که له دوو یان چه‌ند وشه پێک هاتوون‪ .‬وه‌ک‪( :‬ڕێک ‪ +‬که‌وتن =‬ ‫ڕێککه‌وتن)‪( ،‬پێک ‪ +‬هێنان = پێکهێنان)‪.‬‬ ‫ئه‌م فرمانانه ئه‌گه‌ر له دۆخی چاوگدا بن پێکه‌وه دهنوورسێن‪ ،‬وه‌ک‪ :‬ڕێکخسنت‪ ،‬شه‌ڕکردن‪ ،‬کۆڵنه‌دان‪،‬‬ ‫خه‌باتکردن‪ ،‬تااڵنکردن‪ ،‬تێکدان‪ ،‬سه‌ربڕین‪.‬‬ ‫ئه‌گه‌ر له دۆخه جۆربه‌جۆره‌کانی فرمان (ئێسته‪ ،‬ڕابردووی ساده‪ ،‬ڕابردووی گێڕاوه‌یی‪ ،‬ڕابردووی دوور) به‌کار‬ ‫بربێن به‌جیا دهنوورسێن‪:‬‬ ‫ئێسته‪ :‬ڕێک ده‌خه‌م ـ ڕێک ده‌خه‌ی ـ ڕێک ده‌خات ـ ڕێک ده‌خه‌ین ـ ڕێک ده‌خه‌ن ـ ڕێک ده‌خه‌ن‪.‬‬ ‫ڕابردووی ساده‪ :‬ڕێکم خست‪ ،‬ڕێکت خست ـ ڕێکی خست ـ ڕێکامن خست ـ ڕێکتان خست ـ ڕێکیان خست‪.‬‬ ‫ڕابردووی گێڕاوه‌یی‪ :‬ڕێکم خستووه ـ ڕێکت خستووه ـ ڕێکی خستووه ـ ڕێکامن خستووه ـ ڕێکتان خستووه ـ‬ ‫ڕێکیان خستووه‪.‬‬ ‫ڕابردووی دوور‪ :‬ڕێکم خستبوو ـ ڕێکت خستبوو ـ ڕێکی خستبوو ـ ڕێکامن خستبوو ـ ڕێکتان خستبوو ـ ڕێکیان‬ ‫خستبوو‪.‬‬ ‫‪05‬‬


‫ئه‌گه‌ر له دۆخه‌کانی تردا بن هه‌روه‌کوو دۆخی چاوگ پێکه‌وه دهنوورسێن‪ :‬پێکهاتن‪ ،‬پێکهاتوو‪ ،‬پێکهاته‪ ،‬پێکهێرناو‪.‬‬ ‫سه‌رکه‌وتن‪ ،‬سه‌رکه‌وتوو‪.‬‬ ‫منوونه‌ی تری گه‌ردان (ترصیف)ی فرمان (فعل)‪:‬‬ ‫فرمان (فعل) له دۆخی چاوگ (مصدر)دا پێکه‌وه ده‌نوورسێت‪ :‬ڕوونکردنه‌وه‪ .‬به‌اڵم له دۆخه‌کانی تردا جیا‬ ‫ده‌کرێنه‌وه‪:‬‬ ‫تاک‪ ،‬دۆخی ئێسته‪ :‬ڕوونی ده‌که‌مه‌وه‪ ،‬ڕوونی ده‌که‌یته‌وه‪ ،‬ڕوونی ده‌کاته‌وه‪.‬‬ ‫کۆ‪ ،‬دۆخی ئێسته‪ :‬ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه‪ ،‬ڕوونی ده‌که‌نه‌وه‪ ،‬ڕوونی ده‌که‌نه‌وه‪.‬‬ ‫تاک‪ ،‬ڕابردووی ساده‪ :‬ڕوونم کرده‌وه‪ ،‬ڕوونت کرده‌وه‪ ،‬ڕوونی کرده‌وه‪.‬‬ ‫کۆ‪ ،‬ڕابردووی ساده‪ :‬ڕوومنان کرده‌وه‪ ،‬ڕوونتان کرده‌وه‪ ،‬ڕوونیان کرده‌وه‪.‬‬ ‫تاک‪ ،‬ڕابردووی گێڕاوه‌یی (نقلی)‪ :‬ڕوونم کردبووه‌وه‪ ،‬ڕوونت کردبووه‌وه‪ ،‬ڕوونی کردبووه‌وه‪.‬‬ ‫کۆ‪ ،‬ڕابردووی گێڕاوه‌یی‪ :‬ڕوومنان کردبووه‌وه‪ ،‬ڕوونتان کردبووه‌وه‪ ،‬ڕوونیان کردبووه‌وه‪.‬‬ ‫تاک‪ ،‬ڕابردووی دوور‪ :‬ڕوونم کردبوو‪ ،‬ڕوونت کردبوو‪ ،‬ڕوونی کردبوو‪.‬‬ ‫کۆ‪ ،‬ڕابردووی دوور‪ :‬ڕوومنان کردبوو‪ ،‬ڕوونتان کردبوو‪ ،‬ڕوونیان کردبوو‪.‬‬

‫*************************************‬

‫کێشه‌ی (و)ی پێوه‌ندی (به‌یه‌که‌وه‌به‌ستن)‬ ‫پیتی (و ‪ )and‬وشه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بکرێ و نهڵکێندرێ به وشه‌کانی‬ ‫پێش و پاشی خۆی‪.‬‬ ‫بۆ منوونه ده‌بێ بنوورسێ‪:‬‬ ‫(من و تۆ) نه‌ک (من‌و تۆ) یان نه‌ک (من‌و تۆ)‪.‬‬ ‫(سه‌ر و ماڵ) نه‌ک (سه‌رو ماڵ) یان نه‌ک (سه‌روو ماڵ)‪.‬‬ ‫(هیوا و ئاوات) نه‌ک (هیواو ئاوات)‪.‬‬ ‫‪06‬‬


‫سه‌رنج‪ :‬منوونهکانی سه‌ره‌وه هه‌ر کامه‌یان سێ وشه‌ی جیاوازن و پێکه‌وه مانایه‌کی نوێ پێک ناهێنن و هه‌ر‬ ‫به‌ته‌نیا مانای خۆیان پاراستووه و جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ وشه‌ی لێکدراو که له خواره‌وه باسیان ده‌کرێ‪.‬‬

‫*************************************‬

‫وشه‌ی لێکدراو (مرکب)‬

‫هه‌ندێ جار دوو یان چه‌ند وشه‪ ،‬که هه‌ر کامه‌یان بۆ خۆی واتایه‌کی هه‌یه‪ ،‬پێکه‌وه کۆ ده‌بنه‌وه و سه‌رجه‌م‬ ‫واتایه‌کی نوێرت پێک ده‌هێنن‪ ،‬به‌م متوربه‌بوونه ده‌ڵێن (وشه‌ی لێکدراو)‪ .‬وشه‌ی لێکدراو ده‌بێ بلکێن به یه‌که‌وه و‬ ‫نابێ به‌جیا بنوورسێن و‪ ،‬به چه‌ند شێوه پێک دێن‪:‬‬ ‫‪ .١‬بێ هیچ یارمه‌تییه‌ک‪:‬‬ ‫جاری وایه "وشه‌ی لێکدراو"‪ ،‬بێ هیچ یارمه‌تییه‌ک دروست ده‌بێت و ته‌نیا وشه‌کان پێکه‌وه ده‌لکێن‪:‬‬ ‫ڕەش ‪ +‬ماڵ = ڕەش ماڵ‪ ،‬که پێکه‌وه واتایه‌کی تر پێک ده‌هێنن و ئه‌و کاته ده‌بێ پێکه‌وه بنوورسێن‪ :‬ڕەشامڵ‪.‬‬ ‫خوێندن ‪ +‬گه = خوێندنگه‪.‬‬ ‫زانست ‪ +‬په‌روه‌ر = زانستپه‌روه‌ر‪.‬‬ ‫پاش ‪ +‬بنه‌ما = پاشبنه‌ما‪.‬‬ ‫کتێب ‪ +‬خانه = کتێبخانه‪.‬‬ ‫مه‌له ‪ +‬گه = مه‌له‌گه‪.‬‬ ‫‪ .٢‬به یارمه‌تیی پیتی (و)‪:‬‬ ‫جاری وایه "وشه‌ی لێکدراو"‪ ،‬به یارمه‌تیی پیتی (و) پێکه‌وه ده‌لکێن‪:‬‬ ‫ئاڵ ‪ +‬و ‪ +‬گۆڕ = ئاڵوگۆڕ‪.‬‬ ‫مشت ‪ +‬و ‪ +‬مڕ = مشت‌ومڕ‪.‬‬ ‫ئهلف ‪ +‬و ‪ +‬بێ = ئه‌لفوبێ‪.‬‬ ‫ده‌نگ ‪ +‬و ‪ +‬باس = ده‌نگوباس‪.‬‬ ‫‪07‬‬


‫‪ .٤‬به یارمه‌تیی پیتی (ە)‪:‬‬ ‫جاری وایه "وشه‌ی لێکدراو"‪ ،‬به یارمه‌تیی پیته‌بزوێنی (ە) پێکه‌وه ده‌لکێن‪:‬‬ ‫به‌رد ‪ +‬ە ‪ +‬قاره‌مان = به‌رده‌قاره‌مان‪.‬‬ ‫گوڵ ‪ +‬ە ‪ +‬گه‌نم = گوڵه‌گه‌نم‪.‬‬ ‫به‌رز ‪ +‬ە ‪ +‬فڕ = به‌رزه‌فڕ‪.‬‬ ‫ئاگر ‪ +‬ە ‪ +‬دیوار = ئاگره‌دیوار‪.‬‬

‫منوونه‌ی تری وشه‌ی لێکدراو‪:‬‬ ‫خۆترنجێنه‌ر‪ ،‬خۆکوژ‪ ،‬به‌ردباران‪ ،‬کاروبار‪ ،‬ئه‌لفوبێ‪ ،‬هاتوچۆ‪ ،‬زانستپه‌روه‌ر‪ ،‬زانستخواز‪ ،‬ئازادیخواز‪ ،‬واڵتپارێز‪،‬‬ ‫سێشه‌ممه‪ ،‬ڕاسته‌وخۆ‪ ،‬نیشتامنپهروهر‪ ،‬گوڵه‌گه‌نم‪ ،‬ڕێنووس‪ ،‬باوکمردوو‪ ،‬یه‌کگرتوو‪ ،‬ئاڵوگۆڕ‪ ،‬ڕۆژنامه‌نووس‪،‬‬ ‫هه‌واڵنێر‪ ،‬په‌یامنێر‪ ،‬به‌رزه‌فڕ‪ ،‬جه‌رگبڕ‪ ،‬مناڵپارێز‪ ،‬چه‌مچه‌ماڵ‪ ،‬بێکه‌س‪ ،‬جێبه‌جێ‪ ،‬ده‌ستبه‌جێ‪ ،‬کانیکه‌وه‪ ،‬هه‌ڵگورد‪،‬‬ ‫تاقبۆستان (تاقۆسان)‪ ،‬ملهوڕ‪ ،‬ته‌خته‌کلیل‪ ،‬پاشبنه‌ما‪ ،‬بنکه‌دراوه (‪ ،)databa‬به‌ستهێڵ (‪ ،)dash‬ڕوومێز (‪،)desktop‬‬ ‫زانیارینامه (‪ ،)encyclopedia‬ئاگره‌دیوار‪.‬‬

‫*************************************‬

‫پیتی (ت) له کۆتاییی فرماندا‬ ‫پیتی (ت) له کۆتاییی فرماندا هه‌م ده‌توانرێ بنوورسێ و هه‌میش ده‌توانرێ نهنوورسێت‪ ،‬وه‌کوو‪:‬‬ ‫(دێ و ده‌ڕوا) یان (دێت و ده‌ڕوات)‪.‬‬ ‫(نان ده‌کا) یان (نان ده‌کات)‪.‬‬

‫*************************************‬ ‫‪08‬‬


‫وشه‌ی بیانی‬ ‫هه‌ر وشه‌یه‌کی بیانی هاتبێته ناو کوردییه‌وه ده‌بێ به ڕێنووسی کوردی بنوورسێت یان ئه‌گه‌ر پێویست بوو وه‌کوو‬ ‫خۆی بنوورسێتهوه ده‌بێ بخرێته ناو دوو که‌وانه‌وه‪.‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫ئه‌ڵاڵ‪ ،‬قه‌ڵه‌م‪ ،‬ئه‌کبه‌ر‪.‬‬ ‫له زمانی کوردی‌دا به (مذهب) ده‌ڵێن "ڕێباز"‪.‬‬

‫*************************************‬

‫ئامرازی (تر) و وشه‌ی (تر)‬ ‫ئامرازی به‌راوردکردن (تر‪ ،‬ترین)‬ ‫ده‌بێ بلکێن به وشه‌کانی پێشیانه‌وه‪ ،‬وه‌کوو‪:‬‬ ‫جوان‪ :‬جوانرت‪ ،‬جوانرتین‬ ‫گه‌رم‪ :‬گهرمرت‪ ،‬گهرمرتین‪.‬‬ ‫وشه‌ی (تر) به واتای (دی‪ ،‬دیکه)‬ ‫وشه‌ی (تر) وشه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌بێ به‌جیا بنوورسێت‪:‬‬ ‫کابرایه‌کی تر‪ ،‬شه‌وێکی تر‪ ،‬نووسه‌رێکی تر‪.‬‬

‫*************************************‬ ‫‪09‬‬


‫پاشگره‌کانی (دا‪ ،‬ڕا‪ ،‬وه‪ ،‬ه‌وه)‬ ‫ده‌بێ بلکێن به وشه‌کانی پێشیانه‌وه‪ ،‬وه‌کوو‪:‬‬ ‫دا‪ :‬له ماڵدا چاوم پێ که‌وت‪.‬‬ ‫ڕا‪ :‬له کوێ‌ڕا هاتی؟‬ ‫وه‪ :‬له کوێوه بۆ کوێ؟‬ ‫وه‪ :‬له هه‌وه‌ڵه‌وه بیگێڕەوه‪.‬‬ ‫فرمانی (دا)‬ ‫وشه‌ی (دا) که ڕابردووی (دان‪ ،‬دایین)ـە جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ پاشگری (دا) و‪ ،‬ده‌بێ به‌جیا بنوورسێت‪:‬‬ ‫له ماڵدا نامه‌که‌م پێ دا‪( .‬نه‌ک پێدا)‪.‬‬ ‫له کوردستاندا الوان گوێیان له دوژمن نه‌دا‪( .‬نه‌ک دوژمننهدا‪ ،‬نه‌ک دوژمن نه دا)‪.‬‬ ‫به‌ڵێنم دا سبه‌ی بیبینم‪( .‬نه‌ک بهڵێمندا)‪.‬‬ ‫ئاخری وه‌اڵمی دایه‌وه‪( .‬نه‌ک وهاڵمیدایهوه)‪.‬‬

‫*************************************‬

‫کێشه‌ی (له)‬ ‫(له)‪ ،‬هه‌ندێ جار سه‌ربه‌خۆ ده‌نوورسێت‪" :‬شۆڕش له کوردستاندا گه‌رمه‪".‬‬ ‫هه‌ندێ جار ده‌لکێ به وشه‌که‌ی پاشیه‌وه و وشه‌یه‌کی لێکدراو پێک دێنێ‪( :‬له‌گه‌ڵ ‪( ،)with‬له‌سه‌ر ‪( ،)on‬له‌ژێر‬ ‫‪ .)under‬له‌و دۆخانه‌دا نابێ به دوو وشه جیا کرێنه‌وه و بنوورسێ‪( :‬له گه‌ڵ‪ ،‬له سه‌ر‪ ،‬له ژێر)‪.‬‬ ‫(له)‪ ،‬هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ (ئه‌وێ) و (ئێره) کۆ ده‌بێته‌وه و ئه‌و کاته‪( ،‬ـه) و (ئـ) دهقرتێرنێن‪:‬‬ ‫له ئه‌وێ = له‌وێ‪.‬‬ ‫له ئێره = لێره‪.‬‬ ‫‪21‬‬


‫*************************************‬

‫(بێ) یان (به‌بێ)؟‬ ‫لێره‌دا ده‌مانه‌وێ به‌راوردکارییه‌ک له‌گه‌ڵ زمانه ئه‌ورووپییه‌کاندا بکه‌ین‪ ،‬بۆ ئه‌و مه‌به‌سته باشرته به منوونهیهک‬ ‫ده‌ست پێ بکه‌ین‪:‬‬ ‫جیاوازیی (بێکار) له‌گه‌ڵ (بێ کار) له چیدایه؟ لکاندن یان نهلکاندنی (بێ) به وشه‌که‌ی پاشی خۆیه‌وه به‌ته‌واوی‬ ‫واتای وشه‌که ده‌گۆڕێ‪:‬‬ ‫ئه‌و پیاوه دوو ساڵ بێکار بوو‪.‬‬ ‫بێ کار ژیان ئه‌سته‌مه‪ .‬ده‌کرێ ئاواش بینووسینه‌وه‪ :‬به‌بێ کار ژیان ئه‌سته‌مه‪.‬‬ ‫هه‌ر کاتێ ناوێکت هه‌بوو و خاوهنێتییهکی لێ سه‌ندرابێته‌وه (بێ) ده‌لکێنین به سه‌ره‌تای وشه‌که‌وه‪:‬‬ ‫بێ‌باوک‪ ،‬بێخانوو‪ ،‬بێکه‌س‪ ،‬بێواڵت‪ ،‬بێنیشتامن‪ ،‬بێپاره‪ ،‬بێتام‪:‬‬ ‫واته‪ :‬که‌سێ که باوکی نییه‪ .‬که‌سێ که خانووی نییه و هتد‪.‬‬ ‫ئه‌م مه‌به‌سته‪ ،‬له زمانه ئهوڕووپییهکاندا‪ ،‬زۆر جار به پاشکۆیه‌ک که ده‌لکێ به وشه‌که‌وه دیاری ده‌کرێت‪:‬‬ ‫بێخانوو = ‪homeless‬‬ ‫بێتام‪ ،‬بێچێژ = ‪tasteless‬‬ ‫که جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ (‪:)without‬‬ ‫بێ تۆ ناچم بۆ ئه‌وێ = ‪you without there I do not go‬‬ ‫(بێـ‪)...less( = )...‬‬ ‫(بێ‪ ،‬به‌بێ) = (‪)without‬‬

‫*************************************‬

‫‪20‬‬


‫ئاوه‌ڵکار (قید)‬

‫کاتێ وشه‌یه‌ک چۆنێتیی (کار‪ ،‬فرمان‪ ،‬کردار = فعل)ێک ڕوون کاته‌وه پێی ده‌وترێ ئاوه‌ڵکار (قید)‪ .‬منوونه‪:‬‬ ‫ئاسۆ به‌خێرایی قسه‌ی ده‌کرد‪( .‬چۆن قسه‌ی کرد؟ "به‌خێرایی")‬ ‫سۆما بهتووڕەیی وه‌اڵمی دایه‌وه‪( .‬چۆن وه‌اڵمی دایه‌وه؟ "بهتووڕەیی")‬ ‫النه به‌ئه‌سپایی هاته‌وه‪( .‬چۆن هاته‌وه؟ "به‌ئه‌سپایی)‪.‬‬ ‫ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای سه‌رنجڕاکێشانه‪ ،‬ئه‌وه‌یه که "به" ده‌لکێ به ئاوه‌ڵناوه‌که‌ی پاشیه‌وه و‪ ،‬نابێ لێک دوور‬ ‫خرێنه‌وه‪ .‬منوونه‌ی تر‪:‬‬ ‫به‌جوانی‪ ،‬به‌شادی‪ ،‬به‌به‌رزی‪ ،‬به‌هێواشی‪ ،‬به‌توندی‪.‬‬ ‫ئه‌م شێوازه له زمانی ئینگلیزی‌دا (‪ )ly‬ده‌گرێت و ده‌لکێ به ئاوه‌ڵناوه‌که‌وه‪( :‬به‌سه‌ختی ‪.)hardly‬‬

‫‪22‬‬


‫خـــاڵــبــەنــدی‬

‫‪23‬‬


‫نـــــــاوەڕۆک‬ ‫پێشه‌کی‬ ‫یه‌که‌م‪ :‬خاڵ (‪).‬‬ ‫دووه‌م ـ جووتخاڵ (‪):‬‬ ‫سێیه‌م ـ بۆر (‪)،‬‬ ‫چواره‌م ـ خاڵبۆر (؛)‬ ‫پێنجه‌م ـ نیشانه‌ی پرس (؟)‬ ‫شه‌شه‌م ـ نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان (!)‬ ‫حه‌وته‌م ـ جووت که‌وانه‌ی بچووک « »‬ ‫هه‌شته‌م ـ جووته که‌وانه‌ی گه‌وره ( )‬ ‫نۆیه‌م ـ هێڵ یان ته‌قه‌ڵ (ـ)‬ ‫ده‌یه‌م ـ سێ خاڵ (‪)...‬‬ ‫یانزه‌یه‌م ـ بۆشایی (‪)space‬‬ ‫دوازده‌یه‌م ـ هێڵی الر (‪ )\( ،)/‬و پیتی (ر)‬

‫‪24‬‬


‫پێشه‌کی‬ ‫له نووسینی ده‌قێکدا‪ ،‬سه‌ره‌ڕای ڕەچاوکردنی کۆمه‌ڵێ یاسا و ڕێسای نووسین‪ ،‬نووسه‌ر ده‌بێ‬ ‫ڕەچاوی یاساکانی خاڵبه‌ندیش بکات‪ .‬ده‌قێ که خاڵبه‌ندی تێیدا ڕەچاو نه‌کرابێ‪ ،‬ده‌بێته هۆی‬ ‫سه‌رلێشێواندن له خوێنه‌ر و‪ ،‬له ئه‌نجامیشدا‪ ،‬بهههڵهتێگهیشنت له نوورساوهکه‪.‬‬

‫ئه‌و نیشانانه‌ی له خاڵبه‌ندیدا زۆر به‌کار ده‌برێن بریتین له‪:‬‬ ‫‪ .١‬خاڵ‪ ،‬که به‌م شێوه‌یه‌یه‪.).( :‬‬ ‫‪ .٢‬جووتخاڵ‪ ،‬که به‌م شێوه‌یه‌یه‪.):( :‬‬ ‫‪ .٤‬بۆر‪ ،‬که به‌م شێوه‌یه‌یه‪.)،( :‬‬ ‫‪ .٣‬خاڵبۆر‪ ،‬که به‌م شێوه‌یه‌یه‪( :‬؛)‪.‬‬ ‫‪ .٥‬نیشانه‌ی پرس‪ ،‬که به‌م شێوه‌یه‌یه‪( :‬؟)‪.‬‬ ‫‪ .٦‬نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان‪ ،‬که به‌م شێوه‌یه‌یه‪.)!( :‬‬ ‫‪ .٧‬جووت که‌وانه‌ی بچووک‪ ،‬که به‌م شێوه‌یه‌یه‪.» « :‬‬ ‫‪ .٨‬جووت که‌وانه‌ی گه‌وره‪ ،‬که به‌م شێوه‌یه‌یه‪.) ( :‬‬ ‫‪ .٩‬هێڵ یان ته‌قه‌ڵ‪ ،‬که به‌م شێوه‌یه‌یه‪( :‬ـ)‪.‬‬ ‫‪ .١١‬سێ خاڵ‪ ،‬که به‌م شێوه‌یه‌یه‪.)...( :‬‬ ‫‪ .١١‬بۆشایی‪.‬‬ ‫‪ .١٢‬هێڵی الر (‪ )\( ،)/‬و پیتی (ر)‪:‬‬

‫*************************************‬

‫‪25‬‬


‫یه‌که‌م‪ :‬خاڵ (‪:).‬‬ ‫خاڵ له‌م شوێنانه داده‌نرێت‪:‬‬ ‫‪ .١‬له کۆتاییی هه‌موو ڕسته‌یه‌کدا‪ ،‬جگه له پرس و سه‌رسوڕمان‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫نه‌ورۆز یه‌که‌م مانگی کوردییه‪.‬‬ ‫دوێنێ نامه‌که‌م نووسی‪.‬‬

‫‪ .٢‬له دوای یه‌که‌م‪ ،‬یا یه‌که‌م و دووه‌م پیتی ناوێک که پێش ناوهێنانی پاشناوه‌که‌ی بکه‌وێت‪،‬‬ ‫وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫ع‪ .‬شه‌ره‌فکه‌ندی‪.‬‬ ‫م‪ .‬م‪ .‬به‌درخان‪.‬‬

‫‪ .٤‬بۆ کورتکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ پیشه و نازناو و ڕێکه‌وت‪ ،‬دوای یه‌که‌م پیت داده‌نرێ‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫پێغه‌مبه‌ر (د‪ .‬خ‪( .).‬پێغه‌مبه‌ر دروودی خودای لێ بێ)‪.‬‬ ‫پ‪ .‬عیزه‌دین مسته‌فا ڕەسووڵ‪( .‬پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕەسووڵ)‪.‬‬ ‫د‪ .‬سۆران‪( .‬دوکتۆر سۆران)‪.‬‬ ‫ماده‌کان ‪ ٧١١‬ساڵ پ‪ .‬ز‪( .‬پێش زایین) سه‌ریان هه‌ڵدا‪.‬‬

‫‪ .٣‬دوای سه‌ردێڕ خاڵ دانانرێ‪ ،‬مه‌گه‌ر له چه‌ند ڕسته پێک هاتبێت‪.‬‬ ‫‪ .٥‬هه‌ندێ جاریش له جیاتیی نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان له دوای ئه‌و ڕستانه‌ی داده‌نرێ که‬ ‫داواکارییان‬ ‫تێدایه‪ ،‬وه‌کوو‪:‬‬ ‫وهاڵمهکانتان به‌راورد بکه‌ن‪.‬‬ ‫‪ .٦‬ئه‌وڕۆکه کاتێ له پرۆگرامێکی وه‌ک (‪ )Word‬بته‌وێ دێڕەکانت به ژماره دیاری بکه‌ی‪،‬‬ ‫خۆی ئۆتۆماتیک پاش‬ ‫ژماره‌کان خاڵ داده‌نێ‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪ .١‬مرۆڤ بۆی هه‌یه بیروڕای خۆی ده‌ربڕێ‪.‬‬ ‫‪ .٢‬که‌س بۆی نییه بیروبۆچوونی که‌سێ بخاته ژێر پرسیاره‌وه‪.‬‬ ‫‪ .٤‬هه‌موو که‌سێ مافی یه‌کسانی هه‌یه له کۆمه‌ڵگادا‪.‬‬ ‫‪26‬‬


‫سه‌رنج‪ :‬خاڵ‪ ،‬ده‌بێ بلکێرنێ به وشه‌که‌ی پێشیه‌وه و بۆشاییی هه‌بێ له‌گه‌ڵ وشه‌ی دوایدا‪.‬‬

‫*************************************‬

‫دووه‌م ـ جووتخاڵ (‪:):‬‬ ‫جووتخاڵ له‌م شوێنانه داده‌نرێت‪:‬‬ ‫‪ .١‬له پێش ئاخاوتنێکه‌وه که وه‌ک خۆی بگێڕدرێته‌وه‪ ،‬یان بگوترێت‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫ئاسۆ وتی‪« :‬من خه‌ڵکی کوردستانم‪».‬‬ ‫‪ .٢‬له دوای وشه‌یه‌ک یان باسێک‪ ،‬که پێویستی به ته‌فسیر و ڕاڤه و لێکدانه‌وه بێت‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫میرنشینه کوردییه‌کان بریتی بوون له‪ :‬ئه‌رده‌اڵن‪ ،‬سۆران‪ ،‬بادینان‪ ،‬بابان‪ ،‬هه‌کاری و بۆتان‪.‬‬ ‫‪ .٤‬پێش هێنانه‌وه‌ی منوونه‪ ،‬له بری‪( :‬بۆ وێنه‪ ،‬وه‌کوو‪ ،‬بۆ منوونه‪ ،)...‬له‌م دۆخه‌دا ده‌توانرێت‬ ‫ته‌قه‌ڵێکیش دوای جووتخاڵه‌که دابرنێت‪ ،‬وه‌کوو‪:‬‬ ‫ئاسامنی ئه‌ده‌بی کوردی پڕە له ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‪ :‬نالی‪ ،‬مه‌حوی‪ ،‬گۆران‪ ،‬هێمن و هتد‪.‬‬ ‫‪ .٣‬زۆر جار له نێوان کاته‌کانی کاتژمێرێکدا هێامی جووتخاڵ به‌کار ده‌چێ‪ ،‬وه‌کوو‪١١:٢١:٢٢ :‬‬ ‫(کاتژمێر ‪ ١١‬و ‪ ٢١‬خوله‌ک و ‪ ١٢‬چرکه)‪.‬‬ ‫سه‌رنج‪ :‬جووتخاڵ‪ ،‬ده‌بێ بلکێرنێ به وشه‌که‌ی پێشیه‌وه و بۆشاییی هه‌بێ له‌گه‌ڵ وشه‌ی‬ ‫دوایدا‪.‬‬

‫*************************************‬

‫‪27‬‬


‫سێیه‌م ـ بۆر (‪:)،‬‬ ‫بۆر نیشانه‌ی پشوویه‌کی کورته‪ ،‬له‌و شوێنه داده‌نرێ که وا له ڕسته‌که بکات ئاسان‬ ‫بخوێرنێتهوه‪ ،‬ڕوون بێت و به‌باشی تێ بگه‌یه‌نرێ‪ .‬بۆر‪ ،‬چاره‌سه‌رێکی باشه بۆ ڕسته‌ی‬ ‫دوورودرێژی پشووبڕ‪.‬‬ ‫وه له‌م شوێنانه داده‌نرێ‪:‬‬ ‫‪ .١‬له دوای ناوی بانگکراوه‌وه‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫کچینه‪ ،‬هه‌وڵ بده‌ن‪ ،‬به هه‌وڵدان ده‌گه‌نه ئامانج‪.‬‬ ‫‪ .٢‬له نێوان جێگر و جێلێگیراودا‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫مه‌ستووره‌ی کوردستانی‪ ،‬هۆنه‌ر و مێژوونووس‪ ،‬له ڕۆژهه‌اڵتی کوردستاندا ده‌ژیا‪.‬‬ ‫‪ .٤‬له‌و شوێنانه‌ی که ژماردن و دووپاتبوونه‌وه‌ی تێدایه‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫خوێ‪ ،‬ڕۆن‪ ،‬پیاز و برنج هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه که پێویسنت‪.‬‬ ‫زانیارییه‌کی باش‪ ،‬باشی هه‌بوو‪.‬‬

‫‪ .٣‬بۆ جیاکردنه‌وه‌ی وشه‌ی سه‌رسوڕمان و وشه‌ی بانگلێکراو له ڕسته‌دا‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫ئۆف‪ ،‬چ هه‌وایه‌ک!‬ ‫پێنووسه‌که‌م بده‌رێ‪ ،‬ئاسۆ‪.‬‬

‫‪ .٥‬بۆ دابڕینی زنجیره وشه‌یه‌ک له یه‌کرت‪ ،‬که دوو دوو و پێکه‌وه به‌کار هێرنابن‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫پێشمه‌رگه به برسییه‌تی و تینوویه‌تی‪ ،‬به هیلکی و ماندوویه‌تی‪ ،‬کۆڵی لێ نادات‪.‬‬ ‫‪ .٦‬له دوای گێڕانه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ‪ ،‬بۆ منوونه ئه‌گه‌ر قسه‌که‌ر‪ ،‬قسه‌یه‌کی کۆنی خۆی‬ ‫بگێڕێته‌وه‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫خۆم وتم‪" ،‬چێ‌کردنی ماڵپه‌ڕ زۆر ئه‌سته‌م نییه‪".‬‬

‫‪28‬‬


‫‪ .٧‬له پێش ئامرازی لێکده‌ری (وه‪ ،‬یا‪ ،‬یان)ەوه‪ ،‬به مه‌رجێک نه‌که‌وتبێته سه‌ره‌تای ڕسته‌وه‪،‬‬ ‫وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫نه تۆ هاتبووی بۆ کۆبوونه‌وه‌که‪ ،‬وه نه ئاراسی هاوڕێت‪.‬‬ ‫یا نامه‌که بنووسه‪ ،‬یان په‌ڕتووکه‌که بخوێنه‌ره‌وه‪.‬‬

‫‪ .٨‬له دوای وشه‌ی (به‌ڵێ‪ ،‬نه و نه‌خێر)ەوه‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫به‌ڵێ‪ ،‬نامه‌که‌م نارد‪.‬‬ ‫نه‪ ،‬له‌و کاته‌دا ناتوانم به‌شدار بم‪.‬‬

‫‪ .٩‬له باتیی فرمانێک بۆ ئه‌وه‌ی دووپات نه‌بێته‌وه‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫من ده‌چم بۆ سلێامنی و ئه‌ویش‪ ،‬بۆ هه‌ولێر‪.‬‬ ‫‪ .١١‬له ڕسته‌ی لێکدراودا‪ ،‬ده‌توانرێت له بری ئامرازی لێکده‌ری (و) به‌کار بهێرنێت‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫شنۆ ویستی بچێ بۆ شایی‪ ،‬جلی له‌به‌ر کرد‪ ،‬خۆی ڕازانده‌وه‪ ،‬ته‌له‌فۆنی له هاوڕێکانی کرد‪،‬‬ ‫یه‌کیان گرت‪ ،‬خۆیان گه‌یانده شایییه‌که‪.‬‬ ‫‪ .١١‬ده‌توانرێ له بری (که)ی لێکده‌ر له ڕسته‌دا به‌کار بهێرنێت‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫پێم خۆشه‪ ،‬پێکه‌وه بچین بۆ سینه‌ما‪.‬‬ ‫سوپاست لێ ده‌که‌م‪ ،‬سه‌رت لێ دام‪.‬‬

‫سه‌رنج‪ :‬بۆر‪ ،‬ده‌بێ بلکێرنێ به وشه‌که‌ی پێشیه‌وه و بۆشاییی هه‌بێ له‌گه‌ڵ وشه‌ی دوایدا‪.‬‬

‫*************************************‬ ‫‪29‬‬


‫چواره‌م ـ خاڵبۆر (؛)‪:‬‬ ‫خاڵبۆر بۆ وچانگرتنێکی درێژتر له بۆری ساده‪ ،‬به‌کار دههێرنێت‪ .‬زۆر جار‪ ،‬له‌و ڕستانه‌ی که‬ ‫زۆر لێک نزیکن له باتیی خاڵ داده‌نرێ‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫له‌م سااڵنه‌ی دوایییه‌دا‪ ،‬کوردێکی زۆر په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران بوون؛ کورده‌کان ده‌توانن‬ ‫سوودێکی زۆر به گه‌له‌که‌یان بگه‌یه‌نن‪.‬‬

‫*************************************‬

‫پێنجه‌م ـ نیشانه‌ی پرس (؟)‪:‬‬ ‫نیشانه‌ی پرس‪ ،‬ده‌خرێته کۆتاییی ئه‌و ڕستانه‌ی که پرسیاریان تێدایه‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪ .١‬پێنووسه‌که‌ت چی لێ کرد؟‬ ‫‪ .٢‬ئایا ده‌زانی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی چ ساڵی ده‌ر چوو؟‬

‫*************************************‬

‫شه‌شه‌م ـ نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان (!)‪:‬‬ ‫ئه‌م نیشانه‌یه هه‌م بۆ سه‌رسوڕمانه‪ ،‬هه‌م بۆ ئه‌مرکردن یان داواکردنه‪.‬‬ ‫‪ .١‬له کۆتاییی ئه‌و وشانه‪ ،‬یان ئه‌و ڕستانه‌ی که سه‌رسوڕمان‪ ،‬یان په‌ژاره‌یی‪ ،‬یان هه‌ستێکی‬ ‫ده‌روونیی تێدایه‪ ،‬به‌کار دههێرنێت‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫چ هه‌ستێکی به‌سۆز!‬ ‫چه‌ند ده‌نگت خۆشه!‬ ‫ئای! ئه‌وه لێره‌یت!‬ ‫ئۆخه‌ی! ئااڵی کورد هه‌ڵکرا‪.‬‬ ‫ئای له‌و مانگه! چ جوانه!‬ ‫‪31‬‬


‫‪ .٢‬هه‌ندێ جار له کۆتاییی ئه‌و ڕستانه‌ی که فرمانپێدان یان داواکردنیان تێدایه‪ ،‬به‌کار ده‌برێ‪،‬‬ ‫وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫بڕۆ ده‌ره‌وه!‬ ‫ده‌رگاکه داخه!‬ ‫به‌جێم مه‌هێڵه!‬

‫*************************************‬

‫حه‌وته‌م ـ جووت که‌وانه‌ی بچووک « »‪:‬‬ ‫هه‌ندێ جاریش هێامی " " له جیاتیی جووت که‌وانه‌ی بچووک به‌کار ده‌به‌ن و‪ ،‬له‌م شوێنانه‬ ‫به‌کار ده‌برێ‪:‬‬ ‫‪ .١‬کاتێ مبانهوێ گرنگیی تایبه‌تی بده‌ین به وشه‌یه‌ک‪ ،‬یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ک‪ ،‬یان ڕسته‌یه‌ک‪،‬‬ ‫ده‌یخه‌ینه ناو ئه‌و هێامیانهوه‪ ،‬وه‌کوو‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫زانایان «زمان» به کۆڵه‌که‌ی نه‌ته‌وه داده‌نێن‪.‬‬ ‫من "مێژوو" به چرای تاریکستانی داهاتوو ده‌زانم‪.‬‬ ‫کاتێ بتوانین «ئه‌لفبێ جۆربه‌جۆره کوردییه‌کان» بکه‌ین به «یه‌ک ئه‌لفبێ»‪ ،‬ئه‌و کاته‬ ‫گه‌لێ کێشه‌مان چاره‌سه‌ر ده‌بێت‪.‬‬

‫‪ .٢‬وته‌یه‌ک که ڕاسته‌وخۆ ده‌گێڕدرێته‌وه و ناشکێرنێت و ده‌ستکاری ناکرێ‪ ،‬ده‌خرێته ئه‌و‬ ‫ناوه‌وه‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫پیاوه گه‌نجه‌که وتی‪" :‬ڕاست ده‌که‌ی‪ ،‬ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین‪ ،‬من ڕابین هوودم‪".‬‬ ‫قازی موحه‌ممه‌د‪ ،‬چاونه‌ترس ڕووی تێ کردن‪« :‬ئێوه ئه‌مڕۆ قازی موحه‌ممه‌دێک‬ ‫ده‌کوژن‪ ،‬سبه‌ینێ له هه‌ر دڵۆپه خوێنێکی من‪ ،‬سه‌دان قازی موحه‌ممه‌دی تر سه‌ر‬ ‫هه‌ڵده‌ده‌ن‪».‬‬

‫‪30‬‬


‫سه‌رنج‪ :‬ئه‌گه‌ر ڕسته‌که به خاڵ‪ ،‬بۆر‪ ،‬هێامی پرسیار‪ ،‬هێامی سه‌رسوڕمان و هتد کۆتاییی‬ ‫هات‪ ،‬ئه‌وانه‌ش ده‌خرێنه ناو که‌وانه‌کانه‌وه‪.‬‬

‫*************************************‬

‫هه‌شته‌م ـ جووته که‌وانه‌ی گه‌وره ( )‪:‬‬ ‫جووت که‌وانه‌ی گه‌وره به چه‌ند مه‌به‌ستێک به‌کار ده‌چێ‪:‬‬ ‫‪ .١‬وشه‌یه‌ک‪ ،‬یان ڕسته‌یه‌ک ده‌خرێته نێوانی‪ ،‬که واتایه‌کی تایبه‌تیی تری هه‌بێت‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫پیره‌مێرد (حاجی تۆفیق) له وه‌رگێڕانی هۆنراوه‌دا‪ ،‬ده‌ستێکی بااڵی هه‌بوو‪.‬‬ ‫شاری سلێامنی (که که‌وتۆته دامێنی چیای ئه‌زمه‌ڕ) سلێامن پاشای بابان بنیادی ناوه‪.‬‬

‫‪ .٢‬وشه‌ی بێگانه‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫ئاگره‌دیوار (‪ )firewall‬پێش به خۆترنجێنه‌ران ده‌گرێ بۆ ناو کۆمپیۆته‌ره‌که‌ت‪.‬‬ ‫میری (حکومت) فرمانی کاولکردنی ناوچه‌که‌ی زوو ده‌رکردبوو‪.‬‬ ‫بۆ نووسین به کوردی پێویسته ته‌خته‌کلیل (‪)keyboard‬ێکی کوردی دامه‌زرێنی‪.‬‬

‫‪ .٤‬ساڵی ده‌ستپێک و کۆتاییی ڕووداوێ‪ ،‬یان ساڵی له‌دایکبوون و کۆچکردنی که‌سێ‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫سنووری ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌وی (‪ ٩٣١‬ـ ‪ )١١١٣‬که پاره و پوولیشیان هه‌ڵکه‌ندبوو‪،‬‬ ‫هه‌مه‌دان‪ ،‬مه‌هاباد‪ ،‬کرماشان و شاره‌زوور بوو‪.‬‬ ‫حه‌مه پاشا (‪ ١٧٨٤‬ـ ‪ ،)١٨٣٦‬که به پاشای کۆره به‌ناوبانگه‪ ،‬توانیی له ساڵی ‪١٨٢١‬دا‬ ‫سه‌ربه‌خۆییی کوردستان له ڕەواندز ڕاگه‌یه‌نێ‪.‬‬

‫‪32‬‬


‫تێبینی‪ :‬که‌وان که داده‌خرێ نابێ بکلێرنێ به وشه‌که‌ی پاشیه‌وه‪ ،‬به‌اڵم ئه‌گه‌ر وشه‌که هێشتا‬ ‫ته‌واو نه‌بوو ده‌بێ بلکێت به که‌وانه‌وه‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫ئه‌مساڵ (حج)ێکی کرد‪.‬‬ ‫وشه‌ی (‪)file‬یان له کوردی‌دا کرد به «په‌ڕگه»‪.‬‬

‫سه‌رنج‪ :‬وشه‌کانی ناو که‌وانه‌کان نابێ له‌گه‌ڵ که‌وانه‌کاندا بۆشایییان هه‌بێ‪.‬‬

‫*************************************‬

‫نۆیه‌م ـ هێڵ یان ته‌قه‌ڵ (ــ)‪:‬‬ ‫ئه‌م نیشانه‌یه له‌م شوێنانه‌دا به‌کار دههێرنێت‪:‬‬ ‫‪ .١‬بۆ جیاکردنه‌وه‌ی دوو که‌سی گفتوگۆکه‌ر‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی هێنده نهنوورسێ "وتی"‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫سۆز ڕووی کرده ئاکۆ و وتی‪:‬‬ ‫ـ ئاکۆ‪ ،‬گوێت له سه‌ربازه‌کانه؟‬ ‫ـ به‌ڵێ‪ ،‬دیاره هه‌ر به دوامان ده‌گه‌ڕێن‪.‬‬ ‫ـ تۆ بڵێی مباندۆزنهوه؟‬ ‫ـ خه‌مت نه‌بێ‪ ،‬ناتوانن‪.‬‬ ‫ـ ئه‌گه‌ر کوژرام‪ ،‬دڵنیا به له گۆڕیشا هه‌ر خۆشم ده‌وێی‪.‬‬ ‫‪ .٢‬ده‌توانرێ له بری ئه‌و که‌وانه گه‌وره‌یه به‌کار بهێرنێ که له خاڵی یه‌که‌می جووته که‌وانه‌ی‬ ‫گه‌وره‌دا باسامن کرد‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫پیره‌مێرد ـ حاجی تۆفیق ـ له وه‌رگێڕانی هۆنراوه‌دا‪ ،‬ده‌ستێکی بااڵی هه‌بوو‪.‬‬ ‫ده‌توانی هه‌رچه‌نده میوه ـ جگه له مۆز ـ پێت خۆشه‪ ،‬بخۆی و‪ ،‬سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش‬ ‫کێشه‌که‌ت دابه‌زێ‪.‬‬

‫‪33‬‬


‫‪ .٤‬له نێوان ژماره و ژمێرراودا‪ ،‬ئه‌گه‌ر که‌وته سه‌ره‌تای ڕسته‌وه‪ ،‬هه‌ر چه‌ند ده‌کرێ خاڵیش‬ ‫دابرنێ‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫هه‌ندێ له مه‌رجه‌کانی باڵوبوونه‌وه‌ی بابه‌ت بریتین له‪:‬‬ ‫‪١‬ـ بابه‌ته‌که ده‌بێ سوودگه‌یه‌نه‌ر بێت‪.‬‬ ‫‪٢‬ـ ڕەچاوکردنی ڕێنووسی کوردی‪.‬‬ ‫‪٤‬ـ ڕەچاوکردنی خاڵبه‌ندی‪.‬‬ ‫‪٣‬ـ سه‌رچاوه‌کان ده‌بێ دیاری کرێن‪.‬‬ ‫وه‌ک ومتان ده‌شکرێ خاڵ دانێین‪:‬‬ ‫‪ .١‬بابه‌ته‌که ده‌بێ سوودگه‌یه‌نه‌ر بێت‪.‬‬ ‫‪ .٢‬ڕەچاوکردنی ڕێنووسی کوردی‪.‬‬ ‫‪ .٤‬ڕەچاوکردنی خاڵبه‌ندی‪.‬‬ ‫‪ .٣‬له کۆتاییی دێڕێک‌دا ئه‌گه‌ر هه‌موو وشه‌که جێی نه‌بووه‌وه و ویستت به‌شێک له وشه‌که‬ ‫هه‌ر له‌و دێڕە‬ ‫بنووسی ته‌قه‌ڵ داده‌نێی‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪ ..............................‬ڕێباــ‬ ‫زه‌کان ‪...........................‬‬

‫تێبینی‪ :‬له‌م شوێنانه ته‌قه‌ڵه‌که بێ بۆشایی دهنوورسێ‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫کاتی ئاوهاڵبوون‪١٢ :‬ـ‪.١٦‬‬ ‫له هه‌فته‌یه‌کدا ‪٧‬ـ‪ ٨‬میل ڕا ده‌کات‪.‬‬

‫*************************************‬

‫‪34‬‬


‫ده‌یه‌م ـ سێ خاڵ (‪:)...‬‬ ‫ئه‌م «سێ خاڵ»ە له بری وشه‪ ،‬یان ڕسته‪ ،‬که قرتێرناوه‪ ،‬به مه‌به‌ستی کورتکردنه‌وه‪ ،‬به‌کار‬ ‫ده‌برێ‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫من سنه‪ ،‬کرماشان‪ ،‬مه‌هاباد‪ ،‬سلێامنی‪ ،‬که‌رکووک و ‪...‬م چاو پێ که‌وتووه‪.‬‬ ‫له کوردستاندا نه‌وت‪ ،‬ئاسن‪ ،‬زێڕ‪ ،‬زیو‪ ،‬گۆگرد و ‪ ...‬ده‌ست ده‌که‌وێ‪.‬‬ ‫بیستووته ‪...‬؟‬ ‫فریام که‌ون! فریام که‌ون! فر‪...‬‬

‫سه‌رنج‪ :‬ئه‌گه‌ر له نیوه‌ی وشه‌که‌دا پێویست به "سێ خاڵ" هه‌بوو ئه‌وه ده‌لکێ به وشه‌که‌وه‬ ‫ئه‌گینا ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ بنوورسێ‪.‬‬

‫*************************************‬

‫یانزه‌یه‌م ـ بۆشایی (‪:)space‬‬ ‫به مه‌ودای نێوان دوو وشه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌ڵێن «بۆشایی»‪ .‬ئه‌مه زیاتر له نووسین به‬ ‫کۆمپیۆته‌ر و که‌ره‌سته‌ی نووسین زۆر گرنگه‪ .‬سه‌یری ئه‌م منوونهیه بکه‌ن‪:‬‬ ‫(ئااڵی شه‌کاوه ـ ئااڵیشهکاوه)‬ ‫له یه‌که‌مدا بۆشایی هه‌یه‪ ،‬له دووه‌مدا بۆشایی نییه‪ .‬دیاره ئه‌وه‌ی یه‌که‌م ڕاسته‪.‬‬ ‫یان هه‌ندێ جار له‌و شوێنانه‌ی که پێویست به «بۆشایی» ناکات‪ ،‬بۆشایی داده‌نێن‪ ،‬وه‌کوو‪:‬‬ ‫"له گه ڵ" که ده‌بێ بنوورسێ "له‌گه‌ڵ"‪.‬‬ ‫نووسه‌ر ده‌بێ بزانێ له چ شوێنێکدا "بۆشایی" پێویسته‪ ،‬یان پێویست نییه‪ ،‬ئه‌گینا وشه‌کان‬ ‫واتای هه‌ڵه ده‌ده‌نه ده‌سته‌وه و تێگه‌یشتنیان قورس ده‌بێت‪.‬‬

‫‪35‬‬


‫سه‌یری چه‌ند منوونهیهک بکه‌ن‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫(باسکرا) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ‪( :‬باس کرا)‪.‬‬ ‫(وامه‌که) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ‪( :‬وا مه‌که)‪.‬‬ ‫(جێیهێشت) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ‪( :‬جێی هێشت)‪.‬‬ ‫(خۆشمده‌وێی) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ‪( :‬خۆشم ده‌وێی)‪.‬‬

‫تێبینی‪( :‬و)ی په‌یوه‌ندی‪ ،‬وشه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌بێ هه‌موو کاتێ له‌گه‌ڵ وشه‌کانی پێش‬ ‫و پاشیه‌وه بۆشاییی هه‌بێت‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫(کرێکار‌و وه‌رزێر) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ‪( :‬کرێکار و وه‌رزێر)‪.‬‬ ‫(گڕو تین) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ‪( :‬گڕ و تین)‪.‬‬

‫وشه‌ی لێکدراو نابێ بۆشاییی هه‌بێ‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫(خۆل کێش) نابێ بۆشاییی هه‌بێ‪( :‬خۆڵکێش)‪.‬‬ ‫(وێنه کێش) نابێ بۆشاییی هه‌بێ‪( :‬وێنه‌کێش)‪.‬‬ ‫(سکااڵ نووس) نابێ بۆشاییی هه‌بێ‪( :‬سکااڵنووس)‪.‬‬ ‫(له گه‌ڵ) نابێ بۆشاییی هه‌بێ‪( :‬له‌گه‌ڵ)‪.‬‬ ‫(جێ ژوان) نابێ بۆشاییی هه‌بێ‪( :‬جێ‌ژوان)‪.‬‬ ‫(باوک مردوو) نابێ بۆشاییی هه‌بێ‪( :‬باوکمردوو)‪.‬‬

‫له‌م هۆنراوه‌یه‌ی مامۆستا هێمندا‪ ،‬ده‌بینن که دانانی بۆشایی له (که‌ماڵ)دا چه‌نده ماناکه‬ ‫ده‌گۆڕێ‪:‬‬ ‫که‌ماڵت بێ که‌ماڵت بۆ چییه له‌و شاره وێرانه؟‬ ‫که‌ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی دی‪ ،‬گوڵم نه‌یویست که‌ماڵی من‬ ‫که دیاره ده‌بێ ئاوا بنوورسێ‪:‬‬ ‫که ماڵت بێ‪ ،‬که‌ماڵت بۆ چییه له‌و شاره وێرانه؟‬ ‫که ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی دی‪ ،‬گوڵم نه‌یویست که‌ماڵی من‬

‫*************************************‬ ‫‪36‬‬


‫دوازده‌یه‌م ـ هێڵی الر (‪ )\( ،)/‬و پیتی (ر)‪:‬‬ ‫‪ .١‬بۆ نووسینی ڕێکه‌وت که به ژماره دهنوورسێ‪ ،‬که‌ڵک له هێڵی الری (‪ )/‬وه‌رده‌گرین‪،‬‬ ‫وه‌ک‪ :‬شاری که‌رکووک له ‪ ٢١١٤/٣/١١‬ڕزگار کرا‪.‬‬ ‫‪ .٢‬بۆ نووسینی «دابه‌شکردن» له ناو ده‌قێک که پیتی تێدا به‌کار چووه‪ ،‬که‌ڵک له هێڵی الری‬ ‫(\)‬ ‫وه‌رده‌گرین‪ ،‬وه‌ک‪ :‬خێراییی تێشک (‪ ٤١١‬هه‌زار کم\چرکه)دایه‪.‬‬ ‫‪ .٤‬پیتی (ر) له ناو ژماره‌دا له جیاتیی (ممیز) به‌کار ده‌چێ‪ ،‬وه‌ک‪:‬‬ ‫ ‪٢٤‬ر‪١‬‬‫‪٣٨ -‬ر‪١٢‬‬

‫ڕەچاوکردنی خاڵبه‌ندی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که نووسه‌ر مه‌به‌سته‌که‌ی به‌باشی‬ ‫بگه‌یه‌نێته خوێنه‌ر و‪ ،‬خوێنه‌ریش به هه‌ڵه له مه‌به‌سته‌که تێ نه‌گات‪.‬‬

‫‪37‬‬


‫ سەرچیا خورشید بەنۆکەیی‬:)PDF( ‫ئامادەکردنی بەشێوەی پەرتووک‬ www.facebook.com/SarchiaKhursheed www.google.com/+SarchiaKhursheed

4102

38


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.