saya18

Page 1

‫‪18‬‬

‫بودجەی‬ ‫وەاڵمدەرەوەی جۆری‬ ‫كۆمەاڵیەتی‬

‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434-‬ك‬ ‫وەرزە گۆڤارێكی ڕۆشنبیری گشتی‪ ،‬ڕێكخراوی خوشكانی ئیسالمیی كوردستانە‬

‫ئافرەت‌و خوێندنەوە‬

‫نەشتەرگەری قەیسەری‬ ‫كچێكی فیداكار‬

‫ژیانی هاوسەری بێ كێشە‬ ‫ماڵە سەركەوتووەكان‬ ‫تەندروستی دەروونی خانمان‬


‫وەرزەگۆڤارێكی ڕۆشنبیری گشتی‬ ‫ڕێكخراوی خوشكانی ئیسالمیی كوردستانە‬

‫سایە‪ ،‬سایەی خێزانێكی بەختەوەر‬ ‫ساڵی چوارەم زستانى ‪2013‬ز ‪1434-‬ك‬

‫ژمارە ‪18‬‬

‫خاو‬ ‫ەنی ئیمتیاز‬

‫ڕێكخراوی‬ ‫خوشكانی‬ ‫ئ‬ ‫ی‬ ‫س‬ ‫ال‬ ‫م‬ ‫ی‬ ‫كوردستا‬

‫ن‬

‫سەرنووسەر‬ ‫سـەرگوڵ قـەرەداغی‬

‫‪07701396733‬‬

‫‪sargulqaradaxi@yahoo.com‬‬ ‫بەڕێوەبەری نووسین‬ ‫ه له‌تیف‬ ‫نه‌جیب ‌‬

‫دەستەی نووسەران‬ ‫پـەروین غـەفور‬ ‫پەیـام مەحمود‬

‫شنۆ عه‌بدواڵ‬ ‫فیرده‌وس قه‌یوانی‬

‫ناونیشان‬

‫سلێمانی ‪ -‬گەڕەكی قازی محەممەد‬ ‫نزیك مزگەوتی شافیعی‬

‫بابەتەكانتان لە ڕێگەی ئیمەیلی‬ ‫‪xwshkan@yahoo.com‬‬ ‫دەگاتە دەستمان‬

‫ل‬ ‫ە‬ ‫م‬ ‫ژ‬ ‫مارەی‬

‫ەدا‬

‫ بودجەی‬‫و‬ ‫ە‬ ‫اڵ‬ ‫م‬ ‫د‬ ‫ە‬ ‫رەو‬ ‫ەی جۆری‬ ‫ ئافرە ‌‬‫ك‬ ‫ۆ‬ ‫م‬ ‫ە‬ ‫اڵ‬ ‫تو خوێ‬ ‫ی‬ ‫ن‬ ‫ە‬ ‫د‬ ‫ت‬ ‫ن‬ ‫ی‬ ‫ە‬ ‫و‬ ‫‪..‬‬ ‫ە‪.‬‬ ‫س‬ ‫‪..‬‬ ‫ت‬‫‪......‬‬ ‫ەرگوڵ‬ ‫ەندروستی‬ ‫‪................‬‬ ‫‪..‬‬ ‫د‬ ‫‪..‬‬ ‫قەرەداغی‬ ‫ە‬ ‫‪..‬‬ ‫ر‬ ‫‪..‬‬ ‫و‬ ‫‪..‬‬ ‫و‬ ‫‪..‬‬ ‫ن‬ ‫‪..‬‬ ‫ی‬ ‫‬‫‪..........‬‬ ‫خانمان‬ ‫ماڵە سەرك‬ ‫ە‬ ‫و‬ ‫ت‬ ‫‪ ..............................‬شلێر محمد‬ ‫و‬ ‫و‬ ‫ە‬ ‫كا‬ ‫‬‫ن‪......‬‬ ‫‪ ....‬گو‬ ‫كچێكی ف‬ ‫‪................‬‬ ‫ی‬ ‫‪..‬‬ ‫دا‬ ‫‪..‬‬ ‫‪..‬‬ ‫كا‬ ‫اڵن محمد‬ ‫‪..‬‬ ‫ر‪.‬‬ ‫‪..‬‬ ‫‪..‬‬ ‫‪..‬‬ ‫‪..‬‬ ‫‪..‬‬ ‫‪........‬‬ ‫‬‫‪ ............‬ب‬ ‫‪................‬‬ ‫ماسكەكە‬ ‫‪..‬‬ ‫ت‬ ‫‪..‬‬ ‫‪..‬‬ ‫ف‬ ‫‪..‬‬ ‫ڕ‬ ‫‪..‬‬ ‫ێخال عمر‬ ‫ێ‬ ‫‪..‬‬ ‫‪..‬‬ ‫ب‬ ‫‪..‬‬ ‫د‬ ‫ە ئەی كوڕ‪ .... ..............‬شیالن‬ ‫ ژیانی‬‫ها‬ ‫و‬ ‫س‬ ‫ە‬ ‫ر‬ ‫عبدالغفار‬ ‫‪..‬‬ ‫ی‬ ‫‪..‬‬ ‫‪......‬‬ ‫بێ ك‬ ‫‪ ............‬ك‬ ‫ێشە‪..........‬‬ ‫‪..‬‬ ‫‪..‬‬ ‫‪..‬‬ ‫‪..‬‬ ‫‪..‬‬ ‫‪..‬‬ ‫ەنار كمال‬ ‫‪..‬‬ ‫‪......‬‬ ‫‪ ........‬شیر‬ ‫وا‬ ‫ن‬ ‫م‬ ‫ح‬ ‫م‬ ‫د‬


‫بودجەی‬ ‫وەاڵمدەرەوەی جۆری‬ ‫كۆمەاڵیەتی‬

‫دانانی سیاسەتی ئابوری‌و پالنی سااڵنەی‬ ‫بودجە‪ ،‬پێویستە بە جۆرێك بێت كاریگەری‌و‬ ‫جێكەوتەی دیاربێت بەسەر ژیانی تاكەكانەوە‬ ‫بەگشتی‪ ،‬ب��ودج��ەی وەاڵم�����دەرەوەی ج��ۆری‬ ‫كۆمەاڵیەتی ج��ۆری ئ��ەو ب��ودج��ەی��ەی��ە‪ ،‬كە‬ ‫ڕەچاوی مافی هەموان بكات بەبێ‌ جیاوازی‬ ‫ڕەگ�����ەزی‪ ،‬وات���ە ب��ودج��ەی��ەك ب��ێ��ت زام��ن��ی‬ ‫دادپەروەری ڕەگەزی بكات‪ ،‬ئەمە واتای ئەوەنیە‬ ‫كە بە تەنها دەرماڵەی تایبەتمەند بۆ ژنان‬ ‫بڕیاربدات‪ ،‬بەڵكو كۆی بودجەكە بەشێوازێك‬ ‫پێشنیاز بكرێت‪ ،‬كە داهاتوو خەرجییەكان‬ ‫ب��ەش��ێ��وەی��ەك��ی دادپ�����ەروەران�����ەو زان��س��ت��ی‬ ‫دابەشبكرێت‪ ،‬ئەم جۆرە بودجەیە چەندین‬ ‫ئامانج‌و مەبەستی هەیە گرنگترینیان‪.‬‬ ‫‪ -1‬پ��اڵ��پ��ش��ت��ی ك��ردن��ی دارای�����ی گشتی‬ ‫لەسەربنەمای دادپەروەری‪.‬‬ ‫‪ -2‬دیاریكردن‌و ئاشكراكردنی چاالكیەكانی‬ ‫تایبەت بە ژن‌و پیاو‪.‬‬ ‫‪ -3‬ك����ەم����ك����ردن����ەوەی ج���ی���اوازی���ی���ە‬ ‫ڕەگەزییەكانی نێوان ژن‌و پیاو‪.‬‬ ‫‪ -4‬دڵنیابوون لە ڕاستی ئەو بنەمایانەو‬ ‫چۆنیەتی وەاڵمدانەوەیان بۆ پێداویستیەكانی‬ ‫هاواڵتیان‪.‬‬ ‫‪ -5‬ب��ەرزك��ردن��ەوەی ت��وان��ای خەرجی‌و‬ ‫پێوانەكردنی چاالكییەكانی دەوڵەت‪.‬‬ ‫‪ -6‬بەدیهێنانی شەفافیەت‌و ئەكتیڤ‬ ‫كردنی چاودێری خەرجییەكان‪.‬‬ ‫ئ���ەم ج���ۆرە ل��ە ب��ودج��ە بەشێوەیەكە‬ ‫وەاڵم�����دەرەوەی ج��واڵن��ەوەو هەنگاوی ئەو‬ ‫دەوڵ��ەت��ان��ەی��ە ك��ە ب����ەرەو دی��م��ك��رات��ی��ەت‬ ‫هەنگاودەنێن‪ ،‬هەوڵدانە بۆ سود وەرگرتن‬ ‫ل��ە ه��ەم��وو س��ەرچ��اوەك��ان��ی داه��ات��ی گشتی‬ ‫بەشێوەیەكی دادپەروەرانە‪.‬‬ ‫یەكەم ئەزمونی ئ��ەم ج��ۆرە بودجەیە‬

‫ل��ە واڵت����ی ئ��وس��ت��ورال��ی��ا ب���وو س��اڵ��ی ‪1984‬‬ ‫بەدەستپێشخەری حكومەتی ئ��ەو واڵت��ە‪،‬‬ ‫بەاڵم لە هەندێك واڵتی تر پەرلەمان دەست‬ ‫پێشخەربوو‪ ،‬وەك ئەندەنوسیا كە ڕێژەی ‪%5‬‬ ‫بودجەكەی تەرخانكرد بۆ ژنان‪ ،‬لە هەندێك‬ ‫لە واڵتانی تر ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەندەنی‬ ‫پێشنیازی دەكەن بە پاڵپشتی پەرلەمان وەك‬ ‫(خ��وارووی ئەفریقا) كە ساڵی ‪ 1994‬بڕیاری‬ ‫لێدەدا‪ ،‬بە شەش هەنگاو دەستی پێكرد‪.‬‬ ‫ه���ەن���گ���اوی ی����ەك����ەم‪ :‬ڕێ���ك���خ���راوەك���ان‬ ‫پێداچونەوەیان ك��رد‪ ،‬بە دۆخ��ی ژناندا لە‬ ‫هەموو سێكتەرەكانی ژیان‪.‬‬ ‫هەنگاوی دووەم‪ :‬دیاریكردنی چۆنیەتی‬ ‫گونجاندنی بودجە لەگەڵ بارودۆخی ژنان‪.‬‬ ‫هەنگاوی سێیەم‪ :‬هەڵسەنگاندن بۆ جۆری‬ ‫ئ��ەو تەرخانكراوانەی حكومەت ك��را‪ ،‬ئایا‬ ‫دەبێتە هۆی گرەنتی پرۆسەی هاوئاستی لە‬ ‫نێوان ژن��ان‌و پیاوان‪ ،‬یان بە واتایەكی تر‬ ‫بەدیهێنانی دادپەروەری‪.‬‬ ‫هەنگاوی چوارەم‪ :‬دیاریكردنی چۆنیەتی‬ ‫سودوەرگرتن لەسەر چاوەكانی داهات‪.‬‬ ‫هەنگاوی پێنجەم‪ :‬ئەنجامدانی توێژینەوە‬ ‫لەسەر تەرخانكراوەكان‪ ،‬دیاریكردنی ڕێژە بۆ‬ ‫سودمەندبوان لەسەر جەم چین‌و توێژەكان‪.‬‬ ‫ه���ەن���گ���اوی ش����ەش����ەم‪ :‬دی���اری���ك���ردن���ی‬ ‫دەرئەنجامەكانی ئەو تەرخانكراوانە‪ ،‬لەسەر‬ ‫بارودۆخی ژنان لە بۆ داهاتوویەكی دوور‪.‬‬ ‫ئ��ەم ج��ۆرە ل��ە ب��ودج��ە بەهاوبەشی لە‬ ‫نێوان ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بە‬ ‫ئەنجامدانی توێژینەوەو لێكۆڵینەوە لەسەر‬ ‫بارودۆخی ژنان‌و پێداویستیەكانی ژیانیان لە‬ ‫كۆمەڵگەو ڕیزبەندكردنی گرنگ‌و گرنگترین‬ ‫بۆ تەرخانكردنی داه��ات‪ ،‬ب��ۆئ��ەوەی كاتێك‬ ‫هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ژنان دەكرێت لە‬

‫سەرووتار‬ ‫سەرگوڵ قەرەداغی‬

‫داهاتوودا لە سۆنگەی ئەو داهاتەوە دەكرێت‬ ‫كە بۆی تەرخانكراوە‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەم شێوازەی بودجە كە ئێستا لە‬ ‫هەرێمی كوردستان پێشنیار دەكرێت‌و دەنێرێت‬ ‫بۆ پەرلەمان بە هیچ شێوەیەك بنەمای‬ ‫(هاوبەشیكردن) ڕێكخراوەكان‌و ڕاوەرگرتنی‬ ‫ش���ارەزای���ان ت��ێ��دا بەرجەستەنییە‪ ،‬بۆیە‬ ‫پێویستە لە داهاتوودا هەوڵی ڕێكخراوەکانی‬ ‫ژنان‌و ئەنجومەنی بااڵی خانمان‌و بەهاوبەشی‬ ‫ژنانی پەرلەمان‌و لیژنەی ژنان‪ ،‬لە داهاتوودا‬ ‫بەم ئاڕاستەیە بێت كە كاربكەن‪ ،‬توێژینەوە‬ ‫ل��ێ��ك��ۆڵ��ی��ن��ەوە ل��ەس��ەر ب���ارودۆخ���ی ژن���ان‌و‬ ‫پێداویستیەكانی ژنانی كورد بكەن‪ ،‬بۆئەوەی‬ ‫بزانرێت لە چ سێكتەرێكدا پێویستە بودجە‬ ‫تەرخان بكرێت‪.‬‬ ‫ڕیزبەندی بۆ سێكتەرەكان بكرێت‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی سااڵنە لە بودجەدا ئەو گرنگی دانە‬ ‫ڕەنگ بداتەوە‪ ،‬بۆ نمونە ئەگەر لە ساڵێكدا‬ ‫توێژینەوە لەسەر سێكتەری تەندروستی‬ ‫بكرێت‪ ،‬دەبێت دیاری بكرێت پێداویستیەكانی‬ ‫باشتركردنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزرای‬ ‫بە ژنان پێویستی بە چەندێكی تەرخانكراو‬ ‫ه��ەی��ە‪ ،‬ل��ەوان �ه‌ی��ە پێویست ب��ێ��ت گرنگی‬ ‫بدرێت بە كردنەوەی نەخۆشخانەی منداڵ‬ ‫بوونی زیاتر‪ ،‬لە زۆر بەی شارو شارۆچكه‌و‬ ‫گوندەكان‪ ،‬دەبێتە گرنتیەك بۆ سەالمەتی لە‬ ‫دایكبونێكی تەندروستی مندااڵن‪ ،‬كە بێگومان‬ ‫كاریگەری دەبێت لەسەر نەوەی داهاتوو‪.‬‬ ‫پێم باشە ئەو ژنانەی كە ئابوری ناسن‪،‬‬ ‫یان ش��ارەزان لەگەڵ ڕێكخراوەکانی ژنان بە‬ ‫هەماهەنگی كاربكەن‪ ،‬ب��ۆئ��ەوەی بودجەی‬ ‫كوردستان لە داهاتوودا بودجەی وەاڵمدەرەوەی‬ ‫جۆری كۆمەاڵیەتی بێت‪.‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫ئافرەت‌و خوێندنەوە‬ ‫شلێر محمد‪ :‬ڕانیە‬ ‫گوم���ان ل���ەوەدا نی���ە ك���ە خوێندنەوە‬ ‫گرنگی‌و تایبەتمەندی زۆری هەیە لە ژیانی‬ ‫ڕۆژانەی هەرتاكێكدا‪ ،‬بە تایبەتی بۆ ئافرەتان‬ ‫گرنگی زۆر زیاتریشی هەیە‪ ،‬چونكە ئافرەت‬ ‫ڕاژێنەری بێش���كەی ژیانە‌و پەروەردەكەری‬ ‫منداڵە كە نەوەی دواڕۆژە‪ .‬ئاش���كرایە چەند‬ ‫گرنگە كە چ نەوەیەك پێشكەش���ی كۆمەڵگا‬ ‫دەكات‪ ،‬لە ئێس���تادا زۆرگرنگە ئافرەت خۆی‬ ‫ڕۆش���نبیر ب���كات‌و خۆی پڕچ���ەك بكات بە‬ ‫زانست‌و زانیاری بۆ ئەم مەبەستە‪ ،‬سایە بە‬ ‫پێویس���تی زانی بۆچوون���ی چەند بەڕێزێك‬ ‫ل���ەو ب���ارەوە وەربگرێ���ت‌و بیخات���ەڕوو بۆ‬ ‫خوێنەران���ی ئازیزی خۆی‪ .‬لەو بارەیەوە (م‪.‬‬ ‫نی���گار حمد علی) نوس���ەرو ڕۆش���نبیر بەم‬ ‫شێوەیە بۆمان دوا‪:‬‬ ‫س���ایە‪ :‬هۆكاری كەم���ی خوێندنەوە الی‬ ‫ئافرەتان بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟‬ ‫ ن���ەك ئافرەتان بەڵك���و زۆربەی تاكی‬‫كوردی ئەم���ڕۆ خوێندنەوەی كەمە‪ ،‬گرنگی‬ ‫پێن���ادات‪ .‬كە ئەمە بەڕاس���تی مرۆڤ بەرە‌و‬ ‫فەزایەك���ی دوور لە مه‌عریفە‌و پێش���كەوتن‬ ‫دەب���ات‪ .‬ئەگەر پیاوان جارێ���ك بخوێننەوە‪.‬‬ ‫من دەڵێم دەبێ‌ ئافرەتان دەجار بخوێننەوە‌و‬ ‫‪4‬‬

‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬

‫وردبین لە كاتی خوێندنەوە‌و ئاشنابوون بە‬ ‫ڕووداو‌و پێش���هاتەكانی دەوروب���ەر‪ .‬بۆ هەر‬ ‫س���ەردەم‌و ڕۆژگارێ���ك ئافرەت���ان دەبێ ئەو‬ ‫ڕاس���تیە بزانن ك���ە چەندە ن���اخ‌و دەروون‬ ‫ڕۆش���نبیر‌و ڕووناكبی���ر‌و ش���ارەزا بێ���ت‪،‬‬ ‫ئەوەن���دەش جەس���تە‌و ڕووخس���ار ج���وان‌و‬ ‫ڕازاوەتر دەبێت‌و هەموومان‌و سێبەر‌و رۆحی‬ ‫وش���ەكان جۆرە كەس���ایەتیەكی تر دروست‬ ‫دەكەن كە هی���چ پلە‌و پایەیەكی تر ناتوانێ‬ ‫دروس���تی ب���كات‪ ،‬دواجار هەمیش���ە دەروون‬ ‫ئاس���وودە‌و بەختەوەر دەژی‌و دەبێتە خاوەن‬ ‫هێزێكی بێوێنە‌و ئاس���ان بەس���ەر كێش���ە‌و‬ ‫گرفتەكانی سەر ڕێ سەردەكەوێ‪.‬‬ ‫ڕاس���ت وتراوە‪( :‬كتێب باشترین هاوڕێ‌و‬ ‫هاودەم���ە)‪ ،‬منی���ش دەڵێ���م بەتایب���ەت بۆ‬ ‫ئەمڕۆ‌و ئەم زەمەنە‪.‬‬ ‫س���ایە‪ :‬ئایا ماڵ���داری ڕێگ���رە لەبەردە‌م‬ ‫ئافرە‌تان بۆ خوێندنەوەی گۆڤار‌و ڕۆژنامە‌و‬ ‫كتێب؟‬ ‫ بە دڵنیاییەوە نەخێر‪ ..‬ئەمڕۆ ئەركی‬‫ماڵداری زۆربەی ئامێرە‌و ئاسانكاری یەكجار‬ ‫زۆرە‪ ،‬ئەم���ە ل���ە الیەك‪ ..‬الك���ەی تر ئەوەی‬ ‫هیوای شتێك بێت هەوڵی بۆدەدات‌و كاتیش‬

‫دەڕەخس���ێنێ‌و هەمیش���ە دەبێت ل���ە پێناو‬ ‫ئامانجی بااڵ قوربانی بۆ بدرێ‌و كاتی زیاتر‬ ‫تەرخ���ان بكرێ‪ ،‬ئەوەی بی���ەوێ بڕوا بەرەو‬ ‫لوتكە‌و بە ك���ەم ڕازی نەبێ‌و بیەوێ لەگەڵ‬ ‫ڕەوڕەوەی ژی���ان‌و گۆڕانكاریی���ەكان دابێ���ت‬ ‫پێویس���تە تامی ش���ەونخونی‌و ماندووبوون‬ ‫بچێژێ‌و بەرگەی ڕەش���ەبای تانە‌و تەش���ەر‌و‬ ‫ڕەخن���ەی ڕوخێن���ەر بگرێ���ت‌و بەهێزبێت‬ ‫لەبەردەمی���ان‪ ..‬ئافرەتان چەندە خوێنەربن‬ ‫ئەوەندە بە ئەرك‌و مافەكانیان ئاش���نادەبن‌و‬ ‫دامەزراو دەبن لە هەموو ڕوویەكەوە بەرگەی‬ ‫ئەم ژیانە سەختە دەگرن‌و ئەزموندار دەبن‬ ‫ب���ۆ خۆیان‌و نەوەكانیان‪ .‬خێزان بە ئافرەتی‬ ‫ڕۆش���نبیر‌و هۆش���یار گەش���ە‌ونما دەكات‌و‬ ‫كاریگ���ەری لەس���ەر كۆمەڵگ���ەش دروس���ت‬ ‫دەكات‪ .‬ئەمڕۆ سیستمی پەروەردە بە ئافرەت‬ ‫دەكرێ‌و بەشی زۆری ئەم ئەركە لەسەرشانی‬ ‫ئافرەتی ماڵە‌و لە جیاتی خۆخەریككردن بە‬ ‫دانیشتنی بەردەرگا‌و س���ەیركردنی زنجیرە‬ ‫دۆبالژکراوەكان‌و بازاڕی زۆر‌و گەڕان‪.‬‬ ‫ئ���ەم كاتانە ب���ە خوێندن���ەوەی كتێبی‬ ‫پەروەردەی���ی‌و دەروونناس���ی تەندروس���تی‬ ‫بەسەربەرە‪ ،‬دڵنیابە‌و تاقی بكەرەوە دەبێتە‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫پاڵەوانی ناو كتێب‌و گۆڤارەكان‌و س���وود بە‬ ‫خۆت‌و خێزان‌و كۆمەڵگەش دەگەیەنێت‪.‬‬ ‫س���ایە‪ :‬پیاوان دەڵێ���ن‪ :‬ئافرە‌ت���ان دژی‬ ‫خوێندنەوە‌ن‪ ،‬ئایا ئەوە تا چەند دروس���تە؟‬ ‫هەندێ پیاو دەڵێن‪ :‬كە ئێمەش دەخوێنینەوە‬ ‫خێزانەكانمان‌ دەڵێن ئەو‌ە چیی ‌ە دیسان ئەو‬ ‫شتانەتان هێنایەوە ناوماڵ ئاڵۆز دەكەن!!‬ ‫ئ���ەم جیهان���ە بەرفراوان���ە بەجۆرەه���ا‬ ‫كەس‌و سروش���تی جی���اواز ل���ە خۆدەگرێ‌و‬ ‫هەركەس لە خۆی بەرپرسیارە‌و ڕێژەكانیش‬ ‫با گش���تاندن نەبێ‪ .‬ئەمە ئەگەر لە كاتێكدا‬ ‫پی���او‪ ،‬ی���ان ئاف���رەت یەكێكی���ان ح���ەزی‬ ‫خوێندن���ەوەی نەبوو‪ ،‬ئەوا ب���ا ئەویتر بەو‬ ‫هۆشیاریە‌و خوێندنەوەی هەیەتی كاریگەری‬ ‫حەزی خوێندن���ەوە بۆ بەرامبەر دروس���ت‬ ‫بكات‌و نمونەیەكی بەرجەستە‌و جوان بێت‌و‬ ‫ڕەنگدان���ەوەی ژیان���ی ناو ئ���ەو كتێبە‪ ،‬یان‬ ‫گۆڤارە‪ ،‬یان ڕۆژنامە بێت كە دەیخوێنێتەوە‌و‬ ‫بیس���ەلمێنێ ك���ە م���اڵ ب���ێ كتێبخانە هیچ‬ ‫مانایەك ن���ادات بە ژیان‌و چۆڵە‪ .‬با بە چاو‬ ‫پڕبێت لە كەل‌وپەل���ی تازە‌و جوان‪ .‬ئەوەش‬ ‫بزانی���ن كە خوێندن���ەوە كاتی خۆی هەیە‌و‬ ‫خێزان‌و ماڵ‌و مناڵ‌و س���ەرجەم س���اتەكانی‬ ‫ژیان گرنگ���ی‌و ڕێ‌و ش���وێن‌و تایبەتمەندی‬ ‫خۆیان هەیە‌و نابێت هیچ الیەك بۆ الیەكی‬ ‫تر فەرامۆش بكرێت‌و هەموویان پێداویستی‬ ‫ژیان���ن‪ .‬بەتایب���ەت خوێندنەوە ب���ۆ پیاو‌و‬ ‫ئافرەت‪.‬‬ ‫‪ -4‬ڕۆژنام���ە‌و گۆڤ���ارە ئەلكترۆنی���ەكان‬ ‫تاچەن���د كاریگ���ەری هەی���ە ل���ە دابەزینی‬ ‫خوێندنەوە بەتایبەت چینی ئافرەتان؟‬ ‫كاریگ���ەری خۆی هەیە‪ ،‬بەاڵم بۆ هەموو‬ ‫كەس نا‪ .‬چونكە ئاس���انتر دەس���تدەكەوێ‌و‬ ‫لەبەردەس���تە‌و دەتوان���م بڵێ���م‪ :‬بووەت���ە‬ ‫چاولێك���ەری‌و مۆدەی س���ەردەم‪ ،‬ب���ەاڵم بە‬ ‫دڵنیایی���ەوە ت���ام‌و چێ���ژی وەك ئ���ەوەی‬ ‫بەردەس���ت نی���ە‌و بگ���رە سوودەكەش���ی‪.‬‬ ‫ئەم���ەش ئاس���تی هۆش���یاری‌و تێگەیش���تنی‬ ‫كەس���ەكە دەوردەبین���ێ ل���ە هەڵبژاردن���ی‬ ‫باب���ەت‌و خوێندن���ەوەی‪ ،‬بەهەرحاڵ گرنگ‬ ‫خوێندنەوە‌و س���وود وەرگرتن���ە لە بابەت‌و‬ ‫زانیاریەكان‌و وەچۆنیەتی بەكارهێنانی ئەو‬ ‫س���ایت‌و پێگە ئەلكترۆنیانەیە‪ ،‬كە ئەوانیش‬ ‫تا ئەندازەیەك بەشێوە دروستەكەی خزمەت‬ ‫دەكەن‪ .‬ئ���ەوەش بزانین ك���ە خوێندنەوەی‬ ‫پ���ەڕاوەكان زاخ���اوی مێش���كە‌و دەچێتە ناو‬ ‫جیهانێكی دوور لە خەم‌و دوودڵی‌و كێش���ە‌و‬

‫س���ەفەرێكە بەن���او مێ���ژووی چاوكرانەوە‌و‬ ‫دنی���ا دیتەی‌و فێربوون‌و فێركردن‌و ئازایی‌و‬ ‫بوێری‌و قس���ەكردن كە هەرگیز پەش���یمان‬ ‫بوونەوەی نی���ە‌و بگرە هەوڵ���ی بەردەوامی‬ ‫دەدەی‪ ،‬چونكە خوێنەر‪ ،‬نوس���ەر‌و ڕۆشنبیر‬ ‫بەره���ەم دێن���ێ‌و هەمیش���ە خوێندن���ەوەی‬ ‫تایبەتت ب���ۆ دەك���رێ‌و ڕێزداردەبێ‌و ڕێزی‬ ‫دەوروبەریش دەگرێ‪.‬‬ ‫ب���ا ه���ەر نەب���ێ ببین���ە سەرمەش���قی‬ ‫ن���ەوەی ن���وێ‌و ئاین���دە ئەم گ���ەل‌و واڵتە‌و‬ ‫كەس���ی خوێنەربن‌و لەبەرئەوان هەوڵبدەین‬ ‫هاوڕێ���ی كتێ���ب‌و كتێبخان���ەكان بین‪ .‬واڵت‬ ‫لەسەر دەستی ئەوان پێشكەوتن بە خۆیەوە‬ ‫ببینێ‌و مەشخەڵی زانست‌و زانیاری بەسوود‬ ‫داگیرس���ێنن‪ .‬ئەوەی ئێمە لێی بێبەش بوین‬ ‫ئەوان بەوپەڕی خۆشیەوە‌و بەدەستی بێنن‌و‬ ‫بەهرەمەندبن لە هەم���وو بوارەكانی ژیان‌و‬ ‫جیه���ان بۆ خزمەت���ی مرۆڤایەت���ی بەكاری‬ ‫بێنن‪ .‬كە ئەمانەش هەمووی بە گەڕانەوە بۆ‬ ‫ناو باوەشی كتێبەكان‌و ڕۆژنامە‌و پەڕاوەكان‬ ‫دەبێت‪.‬‬ ‫س���ەرقاڵی‪ ،‬یاخ���ود خۆس���ەرقاڵكردن‬ ‫سیفەتی ژیانی مرۆڤە جا لە كاری باشدابێت‪،‬‬ ‫یان كاری بێس���ود‌و كات بەس���ەربردن‌و ژیان‬ ‫بەڕێكردن ئەمە قسەی خاتوو(خوناو محمد)‬ ‫ەو پێشیوایە كە خودی كەسەكە دەوردەبینێ‬ ‫كە ئەو كارەی دەس���تی داوەتێ كامیانە؟! بە‬ ‫تایبەت���ی ژیان���ی ئافرەتان وەك���و دەبینرێ‬ ‫ئ���ەوان زۆر س���ەرقاڵن ب���ە م���اڵ‌و مۆدێل‌و‬ ‫گۆڕین���ی دیكۆرات���ی ناوماڵ ب���ەو مانایەش‬ ‫ناڵێم ك���ە نابێ خەریكی گ���ۆڕان‌و ماڵداری‬ ‫بێت‪ ،‬بەاڵم بە ش���ێوازێكی زانستی‌و دروست‪،‬‬ ‫چونك���ە ك���ەس ناتوانێت هەندێ س���یفەت‬ ‫هەیە دایماڵێ لە مرۆڤ كە ئەم س���یفەتەش‬ ‫سروشتی ژنە كە زۆر حەزدەكات ماڵ‌و حاڵی‬ ‫زۆر جوان‌و ڕێك‌و پێكبێت‪ ،‬بەاڵم با نەهێڵێت‬ ‫ببێت���ە هۆكاری دابڕانی ل���ە ژیانی كۆمەڵدا‬ ‫چونكە هەرشتێك لە سنوری خۆی دەرچوو‬ ‫لە جیاتی سودگەیاندن زیانی دەبێت‪ .‬خاتوو‬ ‫خون���او دەڵێت‪ :‬وەكو م���ن دەبینم ئافرەتان‬ ‫كەم بەالی خوێندن���ەوەدا دەچن جار هەیە‬ ‫كە تۆ پرس���یارێكی لێدەكەی س���ەبارەت بە‬ ‫هەندێ‌ تایبەتمەندی خۆی ڕەنگە نەیزانی‪،‬‬ ‫ئ���ەوەش دەگەڕێت���ەوە‌و وادەبینرێ���ت ك���ە‬ ‫ئاف���رەت ناخوێنێت���ەوە‪ ،‬ل���ەو ئاس���انترین‬ ‫ش���تێك كە دەس���تی پێب���گات خوێندنەوەیە‬ ‫جا كتێب بێت‪ ،‬یان گۆڤاربێت‪...‬هتد‪ .‬سااڵنی‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫ڕابردوو تاكو كتێبێكت دەستدەكەوت زۆری‬ ‫دەویس���ت‪ ،‬یان دەب���وو لەگ���ەڵ هاوڕێكانتدا‬ ‫بەس���ەرە بیخوێنیتەوە‪ ،‬بەاڵم ئێس���تا وانیە‬ ‫ئینج���ا لەوانەی���ە ئافرەت لە هەم���ان كاتدا‬ ‫خوێنەربێت‪ ،‬بەاڵم چی دەخوێنێتەوە؟! ئەوە‬ ‫گرنگ���ە چونكە لە ڕاس���تیدا جار هەیە ئەو‬ ‫شتەی دەیخوێنیتەوە زیانی پێدەگەیەنێت‌و‬ ‫هەس���تی پێن���اكات بۆی���ە لە هەم���ان كاتدا‬ ‫دەبێ وریابین لە دەستنیش���انكردنی كتێب‌و‬ ‫بابەتەكاندا‪ ،‬زۆریش پێویستە كە ئافرەت لە‬ ‫بوارەكانی (پ���ەروەردەی منداڵ‌و هەرزەكار‌و‬ ‫خێزانی‌و ژیانی هاوسەرداری‌و كۆمەڵناسی‌و‬ ‫كۆمەڵ���گا) بەپێی قۆناغەكان���ی ژیان خۆی‬ ‫پێبگەیەنێ���ت‪ .‬هەروەه���ا س���ەبارەت ب���ە‬ ‫بواری ئەلیكترۆنی دەڵێ���ت‪ :‬زۆر كاریگەری‬ ‫كردووەتە سەرژیانی هەموو تاكێكی كۆمەڵگا‬ ‫بەاڵم جارێكیتر خودی كەس���ەكە دەورگێڕە‬ ‫لێ���رە چ���ۆن بەكاردەهێنرێ���ت‌و چیدەكات‌و‬ ‫كەی خەریكی دەبێت؟! تاچەندە سودی بۆی‬ ‫هەیە‌و تاچەندەش زیانی لێدەدات؟! وەچۆن‬ ‫هەس���تی پێدەكات؟! ئاف���رەت هەیە دەڵێت‬ ‫لەسه‌عات ‪3‬ی عصرەوە تا ‪9‬ی شەو خەریكی‬ ‫ئەنتەرنێ���ت‌و فەیس���بوكم‪ ،‬ئایا لەو ش���ەش‬ ‫سەعاتەدا چیكردووە؟! من ئەمە بەكارەسات‬ ‫ناودەبەم‪ ،‬چونكە لەو ماوە زۆرەدا بێئاگابووە‬ ‫لە هەموو كاتە ڕەسمیەكانی ژیانی ڕۆژانەی‬ ‫وەكو ماڵ���داری‌و میوان‌و مناڵ‌و هاوس���ەر‪...‬‬ ‫هت���د‪ .‬كەوات���ە نەیزان���ی بەكارهێنەرێك���ی‬ ‫باش���بێ‌‪ .‬خاتوو خون���او نمونەیەكی ترمان‬ ‫ب���ۆ ب���اس دەكات س���ەبارەت ب���ە كەناڵ���ە‬ ‫فەزایی���ەكان‌و دەڵێت‪ :‬من‌و كچێكم كە خۆی‬ ‫مامۆس���تای ئامادەی���ی ب���وو تاك���و دوانزەی‬ ‫ش���ەو س���ەیری زنجیرە عەرەبی‌و كۆریەكان‬ ‫دەكەی���ن‌و بەیانی���ش س���ەعات ‪ 10‬لەخ���ەو‬ ‫هەڵدەس���تین كەواتە نەزانینی بەكارهێنانی‬ ‫ئەوش���تە س���ەردەمیانە لە جیاتی سودبگرە‬ ‫زیان���ی زۆر زیات���رە بەتایبەت���ی بۆالیەن���ی‬ ‫خێزان���ی س���ەرەنجام دەردەكەوێ���ت كە ژن‬ ‫خ���ۆی نایەوێت كەس���ێكی خاوەن زانس���ت‌و‬ ‫ڕۆش���نبیربێت‪ ،‬ئێم���ە ئەوە لێ���رە ته‌عمیم‬ ‫ناكەین بەس���ەر هەموو ژناندا‪ ،‬چونكە زۆر‬ ‫ش���ێرەژن هەیە كە لە زۆربواردا تەواو خۆی‬ ‫پێگەیاندووە‌و كاتەزێڕینەكانی دابەشكردووە‬ ‫بەسەر الیەنەكانی ژیانیدا‌و هەرشتە‌و پالن‌و‬ ‫كاتی خۆی بۆداناوە زۆر بەس���ەركەوتوویی‪.‬‬ ‫ب���ا بش���زانین هەم���وو مرۆڤێ���ك ت���ا زیاتر‬ ‫ڕۆش���نبیر بێت‪ ،‬خەڵك‌و خێ���زان لەتەكیان‬ ‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬

‫‪5‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫زیاتر حەس���اوە‌و ئارام دەگ���رن‪ ،‬چ جای ژن‬ ‫كە پێویس���تە خاوەن زانست‌و ڕۆشنبیربێت‬ ‫چونكە ئەوپەروەردەكارە بۆ ئێستا‌و داهاتووی‬ ‫كۆمەڵ���گا‪ ،‬هەر ئەو پایتەختی واڵتە چونكە‬ ‫خێزان واڵتێكی س���ەربەخۆیە‪ ،‬ژن پادش���ا‌و‬ ‫پایتەختیەتی‪ .‬ئافرەتێكی تر بەم ش���ێوەیە‬ ‫ب���ۆ س���ایە دوا‌و دەڵێت‪ :‬بێگوم���ان ئافرەتان‬ ‫لەبەر ڕاپەڕاندنی كاروباری ژیانی ڕۆژانەی‬ ‫ناوماڵ كاتی���ان كەمدەبێتەوە‪ ،‬بۆیە ناتوانن‬ ‫وەكو پێویس���ت بخوێننەوە مەگەر كەس���ێك‬ ‫ئی���ش‌وكاری خۆیش���ی نەكات ك���ە ئەمەش‬ ‫زۆر دەگمەنە‪ ،‬بێگوم���ان ماڵداری ڕێگرە بۆ‬ ‫خوێندنەوە چونكە بەهۆی ماڵداری شەكەت‬ ‫دەبێت‌و وەكو پێویست هەزمی ئەو بابەتانە‬ ‫ن���اكات كە دەیان خوێنێت���ەوە بۆیە گرنگی‬ ‫بە خوێندنەوە نادات‪ .‬پیاوان لەس���ەر ئاستی‬ ‫ئافرەتان خۆیان پێدەگەیەنن‪ ،‬پیاوی وا هەیە‬ ‫بەرزترین بڕوانامەی هەیە لە كوردس���تان‪،‬‬ ‫بەاڵم ژنەك���ەی نەخوێندەوارە‌و ماڵی باوكی‬ ‫بژێ���وی م���اڵ‌و منداڵی���ان بۆ دابی���ن دەكرد‬ ‫لە كات���ی خوێندندا براك���ەی كرێی خانوو‬ ‫جلوبەرگی مناڵەكانی بۆ دابین دەكرد لە دێر‬ ‫زەمانیش���ەوە كورد گوتویەتی‪ :‬لە پشت هەر‬ ‫پیاوێك���ی زانا‌و بلیم���ەت ئافرەتێكی فیداكار‬ ‫هەی���ە جا ئ���ەو ئافرەت���ە (دایك‪ ،‬خوش���ك‪،‬‬ ‫خێ���زان‪ ،‬پور‪ ،‬ئام���ۆژن)ی بێت‪ .‬ب���ە بڕوای‬ ‫خاتوو ئامین���ە عبداللە ئافرەت زۆر حەزی‬ ‫ل���ە خوێندنەوەیە ئەگ���ەر دەرفەتی هەبێت‬ ‫بەاڵم كە دەرفەتی نەبوو نایەوێت ماڵەكەی‬ ‫پ���ەرش‌و باڵوبێت ب���ە هێنانە خ���وارەوەی‬ ‫كتێب‌و گۆڤار لە ناو كتێبخانەكە‌و نەشتوان ‌ێ‬ ‫بیان خوێنێتەوە‪ ،‬یان مناڵەكانی دەستكاریان‬ ‫بكات بۆیە نەهێنانە بەردەس���تیان باش���ترە‬ ‫بۆیە كەس���انی دەوروبەری���ش وادەزانن كە‬ ‫ئافرەت���ان حەزیان ل���ە خوێندنەوە نیە من‬ ‫خۆم كە ئافرەتێكم ت���ا دەرفەتم هەبوو كە‬ ‫كتێبێك���م دەستنیش���ان كردبا تاك���و تەواوم‬ ‫نەكردبا دەس���تم هەڵنەدەگرت‪ ،‬بەاڵم ئێستا‬ ‫ك���ە خاوەنی ماڵ‌و مناڵم بەمانگیش ناتوانم‬ ‫الپەڕەی���ەك بخوێنم���ەوە بۆی���ە ب���ا پیاوان‬ ‫تفەن���گ بەتاریكیەوە نەنێن‪ .‬ئەو خانمە كە‬ ‫فەرمانبەرە پێیوایە كە گۆڤارو ڕۆژنامەكان‬ ‫كاریگەری���ان هەی���ە‪ ،‬چونك���ە بابەتی وایان‬ ‫تێدایە كە زانستی سەردەمن‌و زووتر خوێنەر‬ ‫پێیان ئاشنا دەبێت لە كتێب‪ ،‬هەروەها سایتە‬ ‫ئەلكترۆنی���ەكان كاریگەریان كەمە لەس���ەر‬ ‫ئافرەت���ان‪ ،‬چونكە زانس���ت س���ەردەمە‌و ژن‬ ‫كەمتر دەرفەتی هەی���ە خۆی بەو الیەنەوە‬ ‫‪6‬‬

‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬

‫س���ەرقاڵ بكات‪ .‬ئاشتی ش���ریف پێیوایە كە‬ ‫خوێندن���ەوە لەناو تاكی كورددا بە گش���تی‬ ‫بوونی زۆر كەمە بەتایبەتی لە ناو ئافرەتدا‪،‬‬ ‫ئەوەش بۆ نزمی ئاستی ڕۆشنبیری تاكەكان‬ ‫دەگەڕێتەوە‪ ،‬كە وا تاكو ئێستا نەگەیشتۆتە‬ ‫ئەو ئاستەی كە وا لە ڕێگەی خوێندنەوەوە‬ ‫هەوڵ���ی بەرەو پێش���بردنی الیەن���ی ژیری‌و‬ ‫ڕۆش���نبیری خۆی���ان ب���دەن‪ ،‬وە هۆكارێكی‬ ‫ت���ری نەخوێندنەوەی ئاف���رەت دەگەڕێتەوە‬ ‫ب���ۆ زۆری ئەركەكان���ی زۆرب���ەی ئافرەتانی‬ ‫ئەمڕۆ ئەركی ماڵەوە‌و ئەركی دەرەوەش���یان‬ ‫لەسەرشانە بۆیە ئەمە تاڕادەیەك بۆتە ڕێگر‬ ‫لەب���ەردەم ئافرەت���ان‪ ،‬بۆی���ە كەمتر ڕوو لە‬ ‫خوێندنەوە دەكەن بەاڵم هۆكاری س���ەرەكی‬ ‫ب���ۆ نەخوێندنەوەم���ان ڕانەهاتنە لەس���ەر‬ ‫خوێندن���ەوە‪ ،‬چونكە ئێمە لە كۆمەڵگایەكدا‬ ‫ژیاوی���ن كەوا زۆر بەكەمی گرنگی بەالیەنی‬ ‫خوێندن���ەوە‌و خ���ۆ ڕۆش���نبیركردن دراوە‌و‬ ‫تاڕادەی���ەك كۆمەڵ���گا‌و دەوروب���ەر بونەتە‬ ‫لەمپەر لەب���ەردەم خوێندن���ەوە بەتایبەت‬ ‫بۆ ئافرەتان ڕێگرەكان زیاترن‪ ..‬ئاش���تی كە‬ ‫خوێندكاری زانكۆیە‌و ماڵ‌و مناڵیش���ی هەیە‬ ‫دەڵێ���ت‪ :‬بێگومان ماڵ���داری دەبێت���ە ڕێگر‬ ‫لەبەردەم خوێندنەوەدا چونكە خوێندنەوە‬ ‫كاتێكی دیاریك���راوی دەوێت‌و دەبێت جێگا‌و‬ ‫فكرێكی ئارامت هەبێ‌ لە كاتی خوێندنەوەدا‬ ‫كە بێگومان ماڵ���داری زۆركات بووەتە هۆی‬ ‫ئ���ەوەی كە ئافرەت لە پیاوان زیاتر توش���ی‬ ‫كێش���ەی نەخوێندن���ەوە دەب���ن‌و خۆیان لە‬ ‫خوێندنەوە بەدووردەگرن‪ .‬هەروەها دەڵێت‬ ‫كە بێگومان ڕۆژنامە‌و گۆڤارەكان كاریگەریان‬ ‫هەیە ل���ە نزمبون���ەوەی خوێندنەوە لەالی‬ ‫ئافرەتان‪ ،‬بەاڵم هەندێجار یارمەتیدەریش���ن‬ ‫ب���ۆ خوێندن���ەوە چونك���ە دەس���تكەوتنیان‬ ‫ئاس���انترە‌و دەتوانین بەش���ێوەیەكی ئاس���ان‬ ‫لەماڵ���ی خۆمان���دا بەردەس���تمان بكەوێت‌و‬ ‫بییان خوێنین���ەوە‪ .‬ئەم خانمە دەڵێت‪ :‬ئەم‬ ‫بۆچون���ەی پیاوان تاڕادەیەك ڕاس���تە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئێم���ەش دەڵێی���ن پی���اوان دژی خوێندنەوە‬ ‫دەب���وون ك���ە ئەركەكانی���ان وەك���و ئەركی‬ ‫ئاف���رەت بوایە‪ ،‬وە تاق���ە‌و وزەی ئافرەت بۆ‬ ‫ئەنجامدانی كارەكان لەخوار پیاوانەوەیە بۆ‬ ‫خوێندنەوە بەهەمان شێوەیە‪.‬‬ ‫بەڕێز(م‪.‬صباح)بەڕێوەبەری كتێبخانەی‬ ‫گشتی ش���اری ڕانیە ئاماژە بە چەند خاڵێك‬ ‫ل���ە هۆكارەكان���ی كەم���ی خوێن���ەر دەكات‬ ‫بۆسایە‌و دەڵێت‪:‬‬ ‫‪ -1‬پێش���كەوتنی تەكنەلۆژی���ا وایكردووە‬

‫سەرچاوەكانی زانستی واتا هەموو كتێبێك‌و‬ ‫بابەتێ���ك لە ڕێ���گای ئەنتەرنێتەوە دەس���ت‬ ‫بكەوێ���ت‪ ،‬واتا لە ماڵەك���ەی خۆیدا دەتوان ‌ێ‬ ‫هەموو سەرچاوەیەكی زانستی دەستبكەوێ‌‪.‬‬ ‫‪ -2‬بارودۆخ���ی ئابوری خەڵك كاریگەری‬ ‫زۆری هەی���ە لەس���ەر كەم���ی خوێندن���ەوە‬ ‫ئێس���تا ژیان زۆر س���ەخت بووە‪ ،‬مرۆڤ هەر‬ ‫ڕادەكات ب���ەدوای پەیداكردنی بژێوی ژیان‌و‬ ‫كەس���ابەتدا‌و دەرفەت���ی زۆری نەماوە وەكو‬ ‫سااڵنی پێشوو بپڕژێتە سەر خوێندنەوە‪.‬‬ ‫‪ -3‬بارودۆخ���ی سیاس���ی الی خەڵ���ك‌و‬ ‫بەتایبەتی الی گەنجان كە ناڕازین‌و ئینتمای‬ ‫جارانیان نەم���اوە‪ ،‬لەبەرئەوە كەمتر بەالی‬ ‫خوێندنەوەدا دەچن‪.‬‬ ‫‪ -4‬گران���ی نرخی كتێب���ەكان بەتایبەتی‬ ‫گەنج���ان ناتوانن بیانك���ڕن الی ئافرەتانیش‬ ‫بەهەمان شێوە‌و كاریگەری زیاتریشی هەیە‪.‬‬ ‫ناوبراو سەبارەت بە دووری كتێبخانەكان‬ ‫لە چەقی ش����ارەوە دەڵێت‪ :‬دووری كتێبخانە‬ ‫گش����تیەكان كاریگ����ەری زۆری هەیە‌و مەرجە‬ ‫كە كتێبخانەی گش����تی لەس����ەنتەری شاربێت‬ ‫بۆئەوەی هەموو كەسێك دەستی پێبگات نەك‬ ‫هەندێ‌ كەس بە تەكسی‌و پاس بۆی بێن‌و بڕێ‬ ‫پارە بایی نرخی كتێبێك بدەن بە تەكس����ی‪.‬‬ ‫كەوات����ە دووری كتێبخان����ەكان لەس����ەنتەری‬ ‫ش����ارەوە كاریگەری زۆری هەیە لەسەر كەمی‬ ‫خوێندنەوە لە هەردوو ڕەگەزدا‪.‬‬ ‫)م‪.‬صب����اح) پێیوای����ە ك����ە داب‌و نەریت����ی‬ ‫كۆمەاڵیەت����ی كاریگ����ەری هەیە بۆ ك����ەم هاتنی‬ ‫ئافرەتان بۆ كتێبخانەكان‪ ،‬بەاڵم بەمشێوەیە نیە‬ ‫ئەمڕۆ كە خوێنەر زۆر كەمی كردووە خوێنەری‬ ‫ئافرەتیشمان هەیە بەاڵم لەپیاوان كەمترە‪.‬‬ ‫بەڕێوەب���ەری كتێبخانەی گش���تی ڕانیە‬ ‫پێیوایە كە حەزی خوێندنەوە الی هەردوو‬ ‫ڕەگ���ەز هەیە‌و الی پی���اوان كەمێك زیاترە‌و‬ ‫ئافرەت���ان دژی خوێندن���ەوە نی���ن‪ ،‬بەڵك���و‬ ‫ب���ە پێچەوان���ەوە ئافرەت���ان پێی���ان باش���ە‬ ‫پیاوان خوێندەوار‌و ڕۆش���نبیربن‌و خۆشی‌و‬ ‫خۆش���گوزەرانی ل���ە ماڵەكانیان���دا هەبێت‪.‬‬ ‫هەروەك ڕوون‌و ئاش���كرایە ئەو خێزانانەی‬ ‫ئاستی ڕۆش���نبیریان بەرزە كەمتر كێشەیان‬ ‫هەی���ە‪ ،‬بە بەراورد لەگەڵ ئ���ەو خێزانانەی‬ ‫كە ئاس���تی ڕۆش���نبیریان نزمە‪ .‬س���ەبارەت‬ ‫بەو وتەی���ەی كە دەڵێن‪ :‬ئافرەتان كتێب بە‬ ‫ئاڵۆزی ماڵ دەزان���ن وتی‪ :‬ئەمە بۆچونێكی‬ ‫هەڵەیە‌و بەڵكو پێچەوانەكەی ڕاستە‪ ،‬كتێب‬ ‫چرای ماڵە‪ ،‬باشترین هاوڕێی مرۆڤە‪.‬‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫بەیاننامەی‬ ‫سكرتاریەتی‬ ‫ڕێكخراوی خوشكانی‬ ‫ئیسالمی كوردستان‬ ‫بە بۆنەی‬ ‫(‪ 8‬ی مارس) ڕۆژی‬ ‫جیهانی ژنان‬

‫بەناوی خوای گەورەو میهرەبان‬ ‫جەماوەری كوردستان‪ ..‬ڕێكخراوەكانی ژنان‬ ‫ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی‪..‬‬ ‫داكۆكیكاران لە ماف‌و داخوازییەكانی ژنان‪..‬‬ ‫(‪)8‬ی م����ارس ڕووداوێ����ك����ی م��ێ��ژوی��ی‬ ‫جیهانییە كە لەو ڕۆژەدا كۆمەڵێك ژنی‬ ‫ستەمدیدە بوونە قوربانی لە كاتێكدا كە‬ ‫داك��ۆك��ی��ان ل��ە مافی ڕەوای خ��ۆی��ان ك��ردو‬ ‫ن��اڕەزای��ی خۆیان دەرب��ڕی‪ ،‬بەرامبەر بەو‬ ‫هەموو ستەم‌و جیاكارییەی كە بەرامبەریان‬ ‫ك���را‪ ،‬ب���ەاڵم م��ەخ��اب��ن ب��ە دڕن��دان��ەت��ری��ن‬ ‫شێوە وەاڵم��ی��ان درای���ەوەو بە شێوەیەكی‬ ‫نامرۆڤانە ئاگر لە جەستەیان ب��ەردراو‬ ‫بوونە سومبولی خەبات‌و تێكۆشان لە پێناو‬ ‫مافەكانی ژن��ان��داو ل��ەو ڕۆژەوە ب��ەردەوام‬ ‫سااڵنە یاد دەكرێنەوە‪ ،‬سەرەتایەك بوو بۆ‬ ‫هۆشیاركردنەوەی ژنان كە چیتر بێدەنگ‬ ‫نەبن لە بەرامبەر پێشێلكردنی مافەكانیان‪.‬‬ ‫ژنانی كوردیش ه��ەروەك چۆن لە هەموو‬ ‫نەهامەتییەكانی گەلی كورددا پشكی شێریان‬

‫بەركەوتووە‪ ،‬جارێكی تریش هەر ستەمیان‬ ‫لێكراوەو مافیان خوراوە لەبەرئەوەی ژنن‬ ‫ئەوەتا دەبینین لە دوای (‪ )22‬ساڵ بەسەر‬ ‫تێپەڕبوونی دامەزرانی حكومەتی كوردیدا تا‬ ‫ئێستاش ژنان وەكو پێویست مافە یاسایی‌و‬ ‫سیاسیەكانیان بە دەستنەهێناوەو بەردەوام‬ ‫لە خەباتكردندان تا بگەنە ناوەندەكانی‬ ‫بڕیارو بتوانن بە مافە ڕەواكانیان بگەن‪.‬‬ ‫ئەمساڵ یاد ك��ردن��ەوەی ‪8‬ی م��ارس لە‬ ‫كاتێكدایە كە ماوەیەكی كەم پێش ئێستا‬ ‫پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان‬ ‫ب��ۆ ساڵی (‪ )2013‬پ��ەس��ەن��دك��را‪ ،‬دەبینین‬ ‫هیچ ئ��اوڕێ��ك ل��ە ژن��ان ن���ەدراوەت���ەوە لە‬ ‫ب��ودج��ەدا‪ ،‬هەرچەند ژمارەیەكی زۆر لە‬ ‫ژن��ان��ی ب��ێ ه��اوس��ەرو ب��ێ سەرپەرشتیارو‬ ‫كەم دەرام���ەت‌و كەم ئەندام هەیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫حكومەتی هەرێمی كورستان زۆر بێ باكە‬ ‫بەرامبەریان‌و هیچ ئاوڕی نەداوەتەوە بەالی‬ ‫پێداویستییەكانیاندا‪.‬‬ ‫بۆیە ئێمە وەك ڕێ��ك��خ��راوی خوشكانی‬

‫ئیسالمی كوردستان جەخت دەكەینەوە لەسەر‪:‬‬ ‫ پێویستە ڕێكخراوەكانی ژنان زیاتر‬‫ه���اوك���ارو ه���او ه��ەڵ��وێ��س��ت ب��ن ل��ە پێناو‬ ‫داخوازییە ڕەواكانی ئافرەتاندا‪.‬‬ ‫ بەشداری پێكردنی ژن��ان لە سەرجەم‬‫ئاست‌و ناوەندەكانی بڕیاردا‪ ،‬چ لە حكومەت‬ ‫بێت‪ ،‬یان لە حیزبەكاندا مافێكی ڕەوای خۆیانە‪.‬‬ ‫ پێویستە ئافرەتان كەسێتیان بەهێز‬‫بكەن‌و هۆشیارانەتر مامەڵە لەگەڵ گرفت‌و‬ ‫ئاستەنگەكانی ژیاندا بكەن‌و لە بری خۆ‬ ‫بەدەستەوەدان ڕووبەرووی كێشەكان ببنەوە‪.‬‬ ‫ پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان‬‫ژیانێكی سەربەرزانە دابین بكات بۆ ژنان‬ ‫بە گشتی‌و ژنانی خاوەن پێداویستی‌و كەم‬ ‫دەرامەت بە تایبەتی‪.‬‬ ‫ ئیدانەكردنی بەكارهێنانی توندوتیژی‬‫لەالیەن هەر كەسێكەوە بێت‪.‬‬ ‫مەكتەبی سكرتاریەتی ڕێكخراوی‬ ‫خوشكانی ئیسالمی كوردستان‬ ‫(‪)8‬ی مارس ‪2013‬‬ ‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬

‫‪7‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫كاریگەری‬ ‫پزیشكی پیاوان‬ ‫لە هۆڵی لە‬ ‫دایكبووندا‬ ‫ئامادەكردنی‪ :‬فردوس قەیوانی‬

‫‪8‬‬

‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫لە ئێس���تادا نەخۆشخانەكانی تایبەت بە‬ ‫ژن���ان‌و منداڵب���ون بەدەر لە پزیش���كی ژنان‬ ‫پزیش���كی پیاوانیش بونی���ان هەیە‌و لەگەڵ‬ ‫ئ���ەوەی ناڕەزای���ی زۆری لێدەكەوێت���ەوە‬ ‫لەالیەن نەخۆش‌و كەس���وكارەكەیەوە‪ .‬بەاڵم‬ ‫ئ���ەم كارە بووەت���ە حاڵەتێك���ی ئاس���ایی لە‬ ‫هۆڵی منداڵبوندا‪ ،‬زۆر ئاس���اییە پزیشكێكی‬ ‫پی���او والدە ب���ۆ ژنێ���ك ب���كات‪ ،‬ب���ەاڵم ڕای‬ ‫جیاواز لەم بارەیەوە دەوترێت‪ ،‬كە هەندێك‬ ‫پێیان ئاس���اییە‌و تەنها مەبەس���تیان ئەوەیە‬ ‫كە بە س���ەالمەتی منداڵەكەیان بێت‌و هیچ‬ ‫كێش���ەیەك ڕوون���ەدات‪( ،‬نەش���میل محمد)‬ ‫دەڵێ���ت (بە مردنی دەزان���م پیاوێك والدەت‬ ‫بۆبكات‪ ،‬كاتێك پێم شەرم بێت لەبەر چاوی‬ ‫دایك‌و باوكم قاچ ڕاكێشم‪ ،‬ئەیچۆن الم مردن‬ ‫نەبێت پیاوێكی بێگانە الشەم ببینێت!‬ ‫هەروەها (ش���ەهال س���ەعید) باس لەوە‬ ‫دەكات (كە لە ڕووی شەرعەوە حەرامە پیاو‬ ‫والدەت بۆ بكات‪ ،‬بەدەر لەوەش هەس���تێكی‬ ‫زۆر ناجێگیر دروس���ت دەبێ���ت كە زۆرجار‬ ‫ناتوانیت هێزێك بدەی بەخۆت بە ئاس���انی‬ ‫مناڵەكەت ببێت‪ ،‬زۆرجار پەنا دەبرێتە بەر‬ ‫نەشتەرگەری)‪.‬‬ ‫لە كۆی (‪ )10‬خوێندكاری پزیش���كی كوڕ‬ ‫لە زانك���ۆی س���لێمانی (‪ )7‬یان ب���ە هەموو‬ ‫شێوەیەك پێیان نەشیاوە‌و نیگەرانن لەوەی‬ ‫لەو نەخۆش���خانەیەدا خولیش ببینن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫(‪ )3‬بەالیان���ەوە ئاس���اییە‌و دەڵێ���ن گرنگ���ە‬ ‫پزیش���كی پی���او هەبێ���ت بۆ كاتێ���ك ئەگەر‬ ‫پزیشكی ژن نەبوو‪.‬‬ ‫ش���نۆ یەكێك���ی ت���رە لەوان���ەی ك���ە لە‬ ‫نەخۆش���خانەی منداڵبون بوو دەڵێت‪ :‬كاتی‬ ‫والدەی كچەكەم زۆر ه���اوارم كرد توخوا با‬ ‫پزیش���كە پیاوەكە نەیەت‪ ،‬وتیان نابێت ئەو‬ ‫هات���ووە دەرس بخوێنێت‪ ،‬ناچ���ار ژانەكانم‬ ‫لە ترس���ا كوژایەوە‌و نەمتوانی بە سروشتی‬ ‫كچەكەم لە دایك بێت)‪.‬‬ ‫هەروەه���ا بەڕێز دكت���ۆرە (گواڵڵە علی‬ ‫كریم) قەرەداغی پزیش���كی ژنان‌و مناڵبوون‬ ‫لەو بارەیەوە وتی‪:‬‬ ‫بوون���ی دكتۆری پیاو لە هۆڵی مناڵبوون‬ ‫پێویس���ت ناكا وەكو ئ���ەوەی ئەگەر دكتۆری‬ ‫پی���او نەبێ���ت‪ ،‬ئیش���ی نەخۆش���خانەی‬ ‫ژن���ان‌و مناڵب���وون نەچێت بەڕێ���وە‪ .‬بەاڵم‬ ‫لەبەرئ���ەوەی نەخۆش���خانەكان فێركاری���ن‬ ‫دكتۆری پیاویش وەكو زەروورەتی پزیش���كی‬ ‫پێویستە چارەسەری ئەو نەخۆشیە ژنانانە‬

‫بزانێ���ت‪ ،‬ئەگ���ەر بێت���وو لە م���اوەی چەند‬ ‫دەقیقەیەكدا فریای نەخۆش���ەكە نەكەوێت‬ ‫دەبێت���ە ه���ۆی مردن���ی دوو ك���ەس (دایك‪،‬‬ ‫من���داڵ) بە هۆی بەرزبوونەوەی پەس���تانی‬ ‫خوێن‪ ،‬خوێن بەرب���وون‪ ،‬لەبارچوون‪ .‬بۆیە‬ ‫پێویستە دكتۆری پیاویش ئەو چارەسەرانە‬ ‫بزانێت‪ ،‬بۆ ئەوەی ئەگەر لە ش���وێنێكدا بوو‬ ‫دكتۆری ئافرەت دەس���ت نەكەوێت‪ ،‬پیاویش‬ ‫هەس���تێت بەو كارە‪ ،‬ئەگینا بوونی دكتۆری‬ ‫پی���او كاریگەری دەكاتە س���ەر ژنان لە كاتی‬ ‫مناڵبوون���دا‪ ،‬بەتایب���ەت لە واڵت���ی ئێمەدا‬ ‫ب���ە حوكمی ئ���ەوەی واڵتێكی موس���وڵمانە‌و‬ ‫پەیوەس���تە بە عورف‌و عادەت���ەوە‪ ،‬ئافرەت‬ ‫تەنان���ەت ب���ۆ بردنی یاری���دەدەر نابێت بە‬ ‫عەشوایی بێت‪ ،‬بەڵكو پێشتر دەبێت بڕیاری‬ ‫دابێت كێ دەبات لەگەڵ خۆی‪..‬‬ ‫خات���وو كانی���او ابراهی���م توێ���ژەری‬ ‫كۆمەاڵیەتی باس لە الیەنی كۆمەاڵیەتی ئەم‬ ‫بابەتە دەكات‌و دەڵێت‪:‬‬ ‫بوونی دكتۆری پیاو لە هۆڵی مناڵبوون‌و‬ ‫نەشتەرگەریدا‪ ،‬بێگومان كاریگەری نێگەتیفی‬ ‫دەبێت لەس���ەر ئافرەت بەشێوەیەكی گشتی‪،‬‬ ‫چونكە ل���ە ڕووی كۆمەاڵیەتی���ەوە ئافرەت‬ ‫بەشێوەیەكی توند پابەندە بە داب‌و نەریت‌و‬ ‫یاس���ای كۆمەڵ���گاوە‪ ،‬ه���ەر ل���ە منداڵی���ەوە‬ ‫بینین���ی ڕەگەزی مێ بەپێ���ی داب‌و نەریتە‬ ‫كۆمەاڵیەتیەكان قەدەغەكراوە‪ ،‬چ لە شێوەی‬ ‫عەیب���ە‪ ،‬یاخود حەرام دراوە ب���ە گوێیاندا‪،‬‬ ‫هەت���ا ئ���ەو كاتەش���ی دەچێت���ە پرۆس���ەی‬ ‫هاوسەرگیرییەوە‪.‬‬ ‫ل���ە كاتێك���دا ئ���ەم تاك���ە بەو ش���ێوەیە‬ ‫پەروەردەكراوە‪ ،‬ئەس���تەمە لە كاتێكی وەكو‬ ‫منداڵبون���دا ڕەگ���ەزی نێ���ر سەرپەرش���تی‌و‬ ‫چاودێری بكات‪.‬‬ ‫كاتی منداڵبوون هێندە كاتێكی هەستیار‌و‬ ‫مەترسیدارە‪ ،‬كە پێویستە هەمووان ڕەچاوی‬ ‫پێداویس���تییەكانی ئەو ئافرەت���ە بكه‌ن‪ ،‬كە‬ ‫ل���ە كاتی منداڵبوندایە ن���ەك ئەوەی دۆخی‬ ‫دەروونی‌و س���ۆزداری بش���ێوێنێت‌و ئیحراج‬ ‫بكرێ���ت بە هێنانی پزیش���كی پی���او بۆ ئەو‬ ‫شوێنە‪.‬‬ ‫بێگوم���ان لەالیەن���ی دەروونیش���ەوە‬ ‫كاریگەریەكی سلبی لەسەر ئافرەت جێدێڵێ‪،‬‬ ‫چونك���ە هی���چ كاتێ���ك پی���او ناتوانێت ئەو‬ ‫دۆخەی كە ئافرەتێ���ك منداڵی تیادا دەبێت‬ ‫بەدۆخێكی بەزەییانە‌و سۆزدارانە لەبەرچاو‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫بگرێت‪ ،‬ئەوی���ش بە هۆی ئەوەی كە پیاوان‬ ‫هەرگی���ز ئەو دۆخەیان بەس���ەر نەهاتووە‌و‬ ‫هەرگیز ناشی بینن‪ ،‬هەربۆیە بوونی پزیشك‌و‬ ‫كارمەن���دی ئافرەت لە هۆڵەكانی منداڵبون‌و‬ ‫نەش���تەرگەریدا كاریگەری پۆزەتیف لەسەر‬ ‫الیەن���ی دەروونی ئافرەت جێدێڵێت‪ ،‬چونكە‬ ‫ل���ەو كاتەدا دەزانێت ئەوەی بەرامبەریش���ی‬ ‫ئافرەتە‌و هەس���تی پێدەكات لە خەم‌و ئازار‌و‬ ‫پەژارەی تێدەگات‌و هاوكاری باش���تر دەكات‪،‬‬ ‫ئەوی���ش بەهۆی ئەوەی ئافرەتە‌و ڕۆژێك لە‬ ‫ڕۆژان بەهەمان حاڵەتدا تێدەپەڕێت‪.‬‬ ‫هەاڵڵە محەمەد ئەڵماس‪ ،‬سەرنوس���ەری‬ ‫گۆڤ���اری ئاین���دە س���ازی‌و ش���ارەزا لەفقهی‬ ‫ئافرەتان دەڵێت‪ :‬لە كاتی بوونی نەخۆش���ی‬ ‫ژنانە‪ ،‬یا مناڵبون لە هۆڵەكانی لە دایكبوندا‪،‬‬ ‫كە پێویس���تە زۆر گرنگی بەم نەخۆشخانانە‬ ‫بدرێت كە تایبەتن بە ژنان‪ ،‬بوونی پزیشكی‬ ‫پیاو لەم بەشەدا هەندێجار گرفتی دەروونی‬ ‫بۆ نەخۆش���ەكان دروس���تكردووە‪ .‬هەروەها‬ ‫زانایانی بواری شەریعەت لەسەر ئەم بابەتە‬ ‫بۆچونیان وایە‪ ،‬كە دەبێت پزیشكی ژن ئەو‬ ‫كارە ب���كات‪ ،‬ت���ا ئەوان هەبن پی���اوان بۆیان‬ ‫نیی���ە ئ���ەو كارە بكەن‪ ،‬بەو ج���ۆرەش نییە‬ ‫لە كوردس���تان پزیش���كی ژن كەم بێت‌و هەر‬ ‫دەبێ���ت پیاوان بیكەن‪ ،‬بەاڵم ئەو پزیش���كە‬ ‫پیاوان���ەی لە هۆڵەكاندا ه���ەن بۆ ڕاهێنان‌و‬ ‫پراكتیك ڕێگە دراون‪ ،‬بە مەرجی زیادەڕۆیی‬ ‫تیانەكرێت‪ ،‬چونكە زۆرجار پزیشكە ژنەكان‬ ‫كەمتر دێن بەدەم هاواری نەخۆش���ەكانەوە‪،‬‬ ‫زیاتر پزیش���كە پیاوەكان هاوكاریان دەكەن‪،‬‬ ‫گ���ەر ئەوە زیاد لە پێوس���ت بوو‪ ،‬ئەوا ڕێگە‬ ‫ن���ەدراوە‪ ،‬چونك���ە كارە پێویس���تەكان ب���ە‬ ‫ئەن���دازەی خۆیان ڕێگ���ە دراون (الضرورات‬ ‫تقدر بقدرها)‪.‬‬ ‫ل���ە هەمانكاتدا دەگونجێ ئەو پزیش���كە‬ ‫ل���ە یەكەیەكی تەندروس���تی‪ ،‬یا جێگەیەكی‬ ‫دوور لە س���ەنتەری ش���ارەكان كار بكات‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی لە كاتی پێویستدا بتوانێت هاوكاری‌و‬ ‫چارەس���ەری حاڵەت���ەكان ل���ە س���نورەكەیدا‬ ‫بكات‪ ،‬پێویست ‌ە لە خولەكاندا بەشداربن‪ ،‬بە‬ ‫گوێرەی یاس���ایەكی ئصولی كە دەفەرموێت‪:‬‬ ‫(الضرورات تبیح المحض���ورات)‪ ،‬لەم جێگە‬ ‫نەك ڕێگە دراوە‪ ،‬بەڵكو پێوستە لەسەرشانی‬ ‫هەوڵی تەواو بدات ب���ۆ ڕزگاركردنی دایك‌و‬ ‫كۆرپەكەی‪ ،‬كاتێك كە پزیشكی ژنان نەبوو‪.‬‬ ‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬

‫‪9‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫حیكایەتی ژنە تەنیاكان‬ ‫خوێنەرانی بەڕێزی گۆڤارەكەمان ئاگادار‬ ‫دەكەینەوە هەر بەڕێزێ���ك چیرۆكێكی الیە‬ ‫لە ژێر ئەم ناونیش���انە (واتە ژنە تەنیاكان)‬ ‫دەتوانێ���ت بینێرێ���ت بۆم���ان ب���ۆی ب�ڵ�او‬ ‫دەكەینەوە‪.‬‬ ‫هەر ماڵ���ە‌و حیكایەت ‌ێ ه���ەر حیكایەتە‌و‬ ‫دونیایەك لە قورس���ایی ژیان ل���ە كۆڵ دەنێ!‬ ‫دەرگای هەر ماڵێ دەكەیتەوە پڕیەتی لە ڕازی‬ ‫نەوتراو‪ ،‬دەرگای هەر دڵ ‌ێ دەكەیتەوە پڕیەتی‬ ‫لە نیازی نەبینراو!‬ ‫كچ���ەكان بە ناس���كی خیلقەتیان���ەوە هەر‬ ‫ل���ە س���اتەوەختەكانی گەورەبوون���ەوە‪ ،‬ئیدی‬ ‫دەچنە سەرشەقامی چاوەڕوانی كام ڕۆژ وادەی‬ ‫هەاڵتن���ی خ���ۆری بەختیان بێ‪ ،‬كام���ە داواكار‬ ‫یوس���فی خەونەكانیانە؟ هەن���دێ‌ لە كچەكان‬ ‫پایزی پیری گوڵی بەهاری بەختیان دەوەرێنێ‌‪،‬‬ ‫هەر بە ئازاری چاوەڕوانییەوە دەژین تا لێواری‬ ‫مەرگ! هەندێكیان هەوراز‌و نشیوە سەختەكانی‬ ‫ژیان ب���ەرە‌و چارەنوس���ێكی دیكەی���ان دەبات!‬ ‫یان دەس���تی ق���ەدەری خودا بەرە‌و ئاڕاس���تە‌و‬ ‫حیكمەتێكی نادیار بەڕێیان دەكات! ئەمجارەش‬ ‫تەقە لە دەرگای ماڵی كچێک دەدەین لە یەكێك‬ ‫لە گوندەكانی دەڤەری سەیدصادق دەژی‪.‬‬ ‫((بن���ار)) لە دایكبووی س���اڵی (‪ )1970‬یەو‬ ‫خاوەنی دوو خوشك‌و سێ برایە‪.‬‬ ‫براكانی هەر زوو ژنیان هێنا‌و چونە ژیان‌و‬ ‫ماڵ���ی خۆی���ان‪ ،‬خوش���كەكانیش هەروەها‪ ،‬ئەو‬ ‫هەرچەند خوش���كە گەورەیە دەبوو بەر لەوان‬ ‫چوبایەت���ە ماڵی بەخت‪ ،‬ب���ەاڵم نەچوو!! هەتا‬ ‫باوك‌و دایكی چوون بەسااڵ‌و نەخۆش كەوتن‪.‬‬ ‫دایكی (‪)3‬س���اڵە وەفاتی ك���ردووە‪ ،‬باوكی‬ ‫چەن ساڵێكە نەخۆشە‌و لە جێگایە!‬ ‫لە كۆمەڵگای ئێم���ەدا ئەوەی كوڕی نەبێ‬ ‫پێ���ی دەڵێ���ن وەج���اخ كوێ���ر‪ ،‬هەرچەن���دە لە‬ ‫حەقیقەت���دا هەرماڵ ‌ێ كچی تی���ا نەبێ تاریك‌و‬ ‫وێرانەیە‪.‬‬ ‫زۆر باوك‌و دایك خاوەن كوڕن‪ ،‬لە تەمەنی‬ ‫پیری‌و نەخۆش���یا فڕێدراونەتە پیرخانە‪ ،‬یان‬ ‫كۆاڵنان!‬ ‫ك���ەم كوڕم���ان دی‪ ،‬ی���ان هەرنەماندی كە‬ ‫خۆیان كردبێتە قوربانی دایك‌و باوكیان‌و هەتا‬ ‫مردن خزمەتی���ان كردبن‌و وازی���ان لە ژیانی‬ ‫تایبەتی خۆیان هینابێ!‬ ‫‪ 10‬ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬

‫ب���ەاڵم كۆمەڵگ���ە پڕیەت���ی ل���ەو كچ���ە‬ ‫دڵس���ۆز‌و بەغیرەتان���ەی كە لەب���ەر خاتری‬ ‫دای���ك‌و باوكی���ان‪ ،‬ی���ان یەكێكی���ان گەنجی‌و‬ ‫جوان���ی‌و هاوس���ەرگیری‌و چەن���دان ح���ەز‌و‬ ‫خۆزگەی خۆیان كردۆت���ە قوربانی لە پێناو‬ ‫خزمەتكردن‌و بەج ‌ێ نەهێاڵنیان‪.‬‬ ‫ئەصڵ لە مانا‌و فەلسەفەی هاوسەرگیری‬ ‫زیادكردنی مرۆڤایەتی‌و نەوە‌و خزمەتكردنی‬ ‫مناڵ���ە ل���ە گەنجیدا‪ ،‬ت���ا لە تەمەن���ی پیریا‬ ‫ئەوەی كە گەنجێتی بۆدانرا خزمەتی پیری‌و‬ ‫الوازی دایك‌و باوكیان بكەنەوە‪ ،‬یان بەرهەمی‬ ‫ڕەنجیان كۆبكەنەوە!‬ ‫بەاڵم هەندێك هێن���دە وەفادارن چاو لە‬ ‫ئاین���دە دادەخ���ەن‌و تەنیا وەفا ب���ە ڕابردوو‬ ‫دەك���ەن‪ ،‬گەورەیی دایك‌و باوك خودی خۆیان‬ ‫لە بیردەباتەوە!‬ ‫بنار ئەو كچەیە ک ‌ه دەیگوت‪ :‬من سێ برام‬ ‫هەیە‪ ،‬ئەو كارانەی دەیكەم هی پیاوانە‪ ،‬دەبوو‬ ‫ئەوان بیانكردنایە‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە نایكەن!‬ ‫تەنی���ا وەك میوان دێنە ئێرە‌و دەڕۆنەوە‬ ‫ماڵ‌و حاڵی خۆیان!‬ ‫ئیدی م���ن ئەركی زەوی‌و زار‌و دانەوێڵە‌و‬ ‫باخ���داری‌و كڕی���ن‌و ب���ازاڕ‌و پێداویس���تی‌و‬ ‫نەخۆش���خانە‌و م���اڵ‌و دەر‌و هەموو ش���ت بە‬ ‫ئەستۆی خۆمە!‬

‫خۆم ‪ 7‬ساڵە باوكم دەشۆرم سەر‌و ڕیشی‬ ‫دەتاش���م‪ ،‬گۆڕین‌و پ���اك‌و خاوێن���ی‌و هەموو‬ ‫ئەركەكانی كە زۆر قورسە جێبەجێی دەكەم!‬ ‫زۆرجار لە كاتی ش���ۆردنیا دەست دەوەشێنێ‪،‬‬ ‫لێم دەدات جوێنم پێدەدات‪ ،‬نازان ‌ێ بۆ لێم دەدات‪،‬‬ ‫ی���ان وا هەس���ت دەكا ڕقم لێیەت���ی كە خزمەتی‬ ‫دەكەم‪ ،‬زاكیرەی نەماوە چاك‌و خراپ نازانێ‌!‬ ‫ئیدی باوكم ئاوا دەبینم بەو هەموو ناوداری‌و‬ ‫گەورەی���ی‌و خزمەتەی ك���ە هەیب���وو‪ ،‬چەندین‬ ‫كێش���ە‌و گرفتی خەڵكی حەلدەكرد‪ ،‬ئێستا لە ناو‬ ‫دووتوێی جێگەدا موحتاجی كچەكەیەتی‪.‬‬ ‫دڵم نایەت یەك لەحزە لە خزمەتكردنی‬ ‫وچ���ان ب���دەم‪ ،‬ئ���ەوەی دڵم خۆش���دەكات لە‬ ‫ژیان���ا ئەجری ئ���ەم خزمەتەیە‪ ،‬ئەگینا هیچ‬ ‫دەس���مایەیەكم نییە بۆ قیامەت‪ ،‬بەڵكو خودا‬ ‫بەم هۆیەوە لێم خۆشبێت!‬ ‫بنار دەڵ���ێ‌‪ :‬لە ب���ارەی هۆكارەكانی دڵتەنگ‬ ‫بوون���ی تەنی���ا مانەوەمە لەم ماڵ���ە گەورەیەدا‌و‬ ‫زەلیلی باوكم‪ .‬جارجاریش گلەیی لە بەختی خۆم‬ ‫دەكەم‪ ،‬كە س���ەیری كچانی ه���اوڕێ‌و هاوتەمەنی‬ ‫خ���ۆم دەك���ەم كە خاوەن���ی ماڵ‌و مێ���رد‌و مناڵن‬ ‫خ���ەم‌و خەفەت دامدەگرێ‪ ،‬بەاڵم دڵخۆش���ی خۆم‬ ‫بە نادی���اری قەدەرەكانی خوا دەدەمەوە‌و دەڵێم‪:‬‬ ‫ڕەنگە خودا بۆ ئەم خزمەتە ئەوانەی بەنس���یب‬ ‫نەكردبم‪ ،‬دیارە خێر بۆ من لەمەدایە!!‬

‫ئیمان شارەزووری‪ :‬ئەڵقەی ‪3‬‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫وەزیرە محمد‪ /‬بەشی دووەم‬

‫جۆرەكانی سەركردایەتیكردن‬ ‫سەركەوتوویی ئافرەتی سەركردە خۆی‬ ‫دەبینێتەوە ل��ە متمانە ب��ەخ��ۆب��وون لە‬ ‫كاتی بە تەنیا مانەوەی‪ ،‬ئازایەتی لە كاتی‬ ‫وەرگرتنی بڕیارە قورسەكان‌و بەكارهێنانی‬ ‫س���ۆزو ه��ەس��ت��ی ل��ە ك��ات��ی گ��وێ��گ��رت��ن لە‬ ‫پێداویستیەكانی كەسانی ت��ر‪ ،‬ئ��ەو پالن‬ ‫دان��ان��ێ��ت ب��ۆئ��ەوەی ببێت ب��ە س��ەرك��ردە‪،‬‬ ‫بەڵكو دەبێت بەسەركردە لەبەر باشیی‬ ‫دەستكەوتەكانی‌و ڕوونی ئامانجەكانی‪.‬‬ ‫* ج��ۆرەك��ان��ی س��ەرك��ردای��ەت��ی چین؟‬ ‫دەتەوێت چ جۆرە سەركردەیەك بیت؟‬ ‫سەركردایەتی چەند جۆرێكی جیاواز لە‬ ‫خۆی دەگرێت‪ ،‬كە لە خ��وارەوە ئاماژەیان‬ ‫پێدەكەین‪:‬‬ ‫‪ -1‬سەركردایەتی سەركوتكەرانە‪:‬‬ ‫ئ���ەم ج���ۆرە س��ەرك��ردان��ە ب��ڕی��ارەك��ان‬ ‫تاكڕەوانە وەردەگرن‪ ،‬بەبێ‌ هاودەنگی لەگەڵ‬ ‫ئەوانەی كە سەركردایەتیان دەك��ەن‪ ،‬یان‬ ‫گرنگیدان بە بۆچوونەكانیان‪ .‬ئەم جۆرە‬

‫لە سەركردە بیروبۆچوونەكانیان بەسەر‬ ‫پەیڕەوانانیاندا دەچەسپێنن‪ ،‬بەو جۆرەی‬ ‫كە خۆیان دەی��ان��ەوێ��ت‪ ،‬ئ��ەم سەركردانە‬ ‫هێزی باوەڕ پێهێنانیان هەیە‪ ،‬بەاڵم زیاتر‬ ‫بەالی بەكارهێنانی هێز‌و تۆقاندندان بۆ‬ ‫بەدەستهێنانی ئەوەی كە دەیانەوێت‪.‬‬ ‫‪ -2‬سەركرداییەتی گشتگیر‪:‬‬ ‫ئ��ەم ج���ۆرە س��ەرك��ردان��ە دەی��ان��ەوێ��ت‬ ‫كە دەرف���ەت بەهەموو كەسێك ب��دەن لە‬ ‫بەڕێوەبردنی پرۆژەیەكدا كە ئەمەش زیاد‬ ‫لە پێویست دیموكراسیانەیە‪ ،‬بە جۆرێك‬ ‫هەندێجار كاتێكی زۆر بەفیڕۆ دەڕوات لە‬ ‫پرۆژەیەكدا بەرلەوەی بگەین بە دەرئەنجامە‬ ‫ڕاستەقینەكان‪ .‬كێشەی سەرەكی ئەمجۆرە‬ ‫س��ەرك��ردان��ە خ��ۆی ل��ە ن��ەب��وون��ی ت��وان��ای‬ ‫سەركردەكان دەبینێتەوە بۆ ئەنجامدانی‬ ‫ك���اری ڕاستەقینە ل��ە كاتێكدا زۆرب���ەی‬ ‫كاتەكانیان لە ڕێگەی بە یەكگەیاندن‌و‬ ‫هاوسەنگی كردن لە نێوان الیەنە جیاوازەكان‬

‫بەسەردەبەن‪ ،‬زۆربەی جار ئافرەتان دەكەونە‬ ‫داوی س��ەرك��ردای��ەت��ی��ك��ردن��ی گشتگیرەوە‬ ‫كە دەیانەوێت بە (دادپ��ەروەری��ی��ەك��ی لە‬ ‫ڕادەب�����ەدەر) ك��ارەك��ان ب��ەڕێ��وە ب��ب��ەن لە‬ ‫ئەنجامی ئەوەشدا ناتوانن سەركەوتوبن لە‬ ‫بەدەستهێنانی پێشكەوتنێكی بەرجەستە لە‬ ‫واقیعدا‪.‬‬ ‫‪ -3‬سەركردایەتی خۆكردنە قوربانی‪:‬‬ ‫لەم جۆرە سەركردایەتیەدا زیاتر حەز‬ ‫بەو گووتەیە دەكەن كە دەڵێت‪( :‬وابزانم‬ ‫من ئ��ەو ك��ارە بە تەنیا بۆ خ��ۆم دەك��ەم‪،‬‬ ‫ئ��ەگ��ەر ك��ەس دەس��ت��ی یارمەتی ب��ۆ درێ��ژ‬ ‫ن��ەك��ردم‪ ،‬ئ��ەوا ب��ە گ��وێ��رەی ت��وان��ای خۆم‬ ‫ك��ارەك��ان ب��ەڕێ��وەدەب��ەم)‪ ،‬ئەمەش دەبێتە‬ ‫ڕێگر لەبەردەم ئارەزووەكانی كەسانی تر بۆ‬ ‫پێشكەشكردنی یارمەتی‪ ،‬ئەمەش پەیوەندی‬ ‫ب��ەش��ێ��وازی سەركردایەتیكردنی ن��اوب��راو‬ ‫ب��ە(ئ��ارەزووی دەس���ەاڵت)ەوە هەیە كە لە‬ ‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك ‪11‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫خوارەوە ئاماژەی پێدەدەین‪.‬‬ ‫‪ -4‬ئارەزووداری بۆ دەسەاڵت‪:‬‬ ‫ئ���ەم ج�����ۆرەی س��ەرك��ردای��ەت��ی��ك��ردن‬ ‫ن��وێ��ن��ەرای��ەت��ی وێ��ن��ەی��ەك��ی زۆر ب���اوی‬ ‫س��ەرك��ردای��ەت��ی��ك��ردن��ی ئ��اف��رەت��ان دەك���ات‪.‬‬ ‫ئ��ەوس��ەرك��ردان��ە بەهەڵە ل��ەوە تێدەگەن‬ ‫كە ئ��ەوان بەرپرسن لە جێبەجێكردنی‬ ‫ئ��ەو ئەركانەی كە لە لیستێكدا ه��ەن بۆ‬ ‫جێبەجێكردنیان‌و بە ئەستەم (تا ڕادەی‬ ‫ب��ێ��زارب��وون) ل��ەوە تێدەگەن ك��ە كەسێك‬ ‫دەس��ت��ی ی��ارم��ەت��ی��ان ب��ۆ درێ���ژ دەك���ات بۆ‬ ‫ئەنجامدانی هەندێك لەو كارانەی كە لە‬ ‫لیستی ئەركەكاندا هەیە بۆ سووككردنی‬ ‫باری كارەكان‪.‬‬ ‫‪ -5‬س���ەرك���ردەی ج���ەم���اوەری‪ ،‬ب��ەاڵم‬ ‫پەیوەست بە زۆر شتەوە‪:‬‬ ‫ئەم جۆرەیان سەركردایەتی باشی خۆیان‬ ‫لە قۆناغێك لە قۆناغەكان دەسەلمێنن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ه��ەردەم لە ژێر داواك��اری بەردەوامدان لە‬ ‫الیەن چەندین گروپ بۆ خزمەت گەیاندن‌و‬ ‫كاركردن لە ئەنجوومەنەكان‌و لیژنەكان‌و‬ ‫ت��ی��م��ەك��ان‌و ‪ ...‬ه��ت��د‪ .‬ئ���ەو س��ەرك��ردان��ە‬ ‫نیازپاكن‌و دەت��وان��ن ی��ارم��ەت��ی پێشكەش‬ ‫بكەن‪ ،‬كاتێك كە بەڕاستی ئامادەن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە ڕوویەكی ترەوە ناتوانرێت لە دەرەوەی‬ ‫بازنەی كۆبوونەوەكان پشتیان پێببەسترێت‬ ‫ئەمەش بە هۆی پەیوەست بوونیان بە كاری‬ ‫جیاوازی زیاد لە پێویستەوە‪.‬‬ ‫‪ -6‬ب���ەس���روش���ت س����ەرك����ردە‪ ،‬وات���ە‬ ‫سەركردایەتیكردنی كارا‪:‬‬ ‫بریتین ل��ەو ج��ۆرە كەسانەی ك��ە لە‬ ‫س��ەرەت��اوە ڕۆڵ��ی س��ەرك��ردای��ەت��ی دەبینن‬ ‫ب��ەب��ێ��ئ��ەوەی ڕۆڵ���ی ف��ەرم��ی��ان ل��ە ك��اری‬ ‫سەركردایەتیدا هەبێت‪ ،‬ئەمەش بە هۆی‬ ‫جدییەت‌و لە خۆ بردووییان لە كارەكانیاندا‬ ‫دێ��ت��ە ك��ای��ەوە‌و ل��ەس��ەر ئ��ەو بنەمایەش‬ ‫كەسانی خاوەن دەسەاڵتی فەرمی هەردەم‬ ‫لەو كەسانە چاوەڕوان دەكەن كە كارە گر ‌ێ‬ ‫كوێرەكان بكەنەوە‌و چارەسەریان بكەن‪.‬‬ ‫سەرەڕای ئەوەی كە دەسەاڵتی ئەو كەسانە‬ ‫ناڕاستەوخۆیە‪ ،‬ب��ەاڵم ئەوانە توانایەكی‬ ‫ڕاس��ت��ەوخ��ۆی��ان ه��ەی��ە ك��ەوای��ان لێدەكات‬ ‫یەكگرتوویی تیمی ك��ارك��ردن بە یەكەوە‬ ‫بپارێزن‌و شتی زۆر ئەنجام ب��دەن ئەگەر‬ ‫ڕۆڵی سەركردایەتیان پێ ببەخشرێت‪.‬‬ ‫‪ -7‬سەركردایەتیكردنی ڕاستەقینە‪:‬‬ ‫‪ 12‬ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬

‫باشترین شێواز بۆ سەركردایەتیكردن‬ ‫بریتیە ل��ەوەی كە سەركردە كەسانی تر‬ ‫هانبدات بۆ كاركردن لە پێناو ئامانجێكی‬ ‫ه���اوب���ەش‪ ،‬ئ���ەو ج���ۆرە س��ەرك��ردان��ە كە‬ ‫كێشەیەك دەبینن هەنگاوی پێویست بۆ‬ ‫چارەسەركردنی دەگرنەبەر‪ .‬هەروەها دوودڵ‬ ‫نابن لە وەرگرتنی ڕاوێژكاری لە كەسانی تر‬ ‫لە هەمان كاتیشدا دەتوانن بڕیار وەربگرن‬ ‫ل��ە ك��ات��ی پێویستدا‪ .‬ئ���ەوان كەسانی لە‬ ‫خۆبایی‌و ئارەزوودار بۆ دەسەاڵت‌و ناوبانگ‌و‬ ‫بەدەستهێنانی ستایش نین‪ ،‬بەڵكو كەسانی‬ ‫ڕوون��ن لە كارەكانیاندا بۆ یارمەتیدانی‬ ‫خەڵك ل��ەس��ەر تێگەیشتن ل��ە چۆنیەتی‬ ‫كاركردن‪ ،‬لە پێناو ئامانجێكی هاوبەش‌و وزە‬ ‫بەخشین‌و پێداگیری لە پێناو تەواوكردنی‬ ‫كارە خوازراوەكان‪ .‬چەندین جۆری تر ‪....‬‬ ‫* بوەستە‌و بیربكەرەوە‪:‬‬ ‫ئایا هیچ كام لەو جۆرانەی سەركردایەتی‬ ‫بەالتەوە ئاشنا بوو؟ ئایا پێشووتر لەگەڵ‬ ‫ئەوجۆرە كەسانەدا ك��ارت ك��ردووە؟ تۆ چ‬ ‫جۆرە سەركردەیەكی بەڕای خۆت؟ دەتەوێت‬ ‫ببیت بەچ جۆرە سەركردەیەك؟‬ ‫ش��ێ��وازی س��ەرك��ردای��ەت��ی��ك��ردن��ی خۆت‬ ‫هەڵسەنگێنە‪ ،‬لە هەمووی پێویستر سەركردە‬ ‫بەهێز‌و بێگەرد بێت‪ ،‬گوفتار‌و كرداری وەك‬ ‫یەك بێت‌و ه��ەردەم بەڵێنەكانی بهێنێتە‬ ‫جێ‌‪.‬‬ ‫* ڕاستیەكانی سەركردایەتیكردن‪:‬‬ ‫چ��ەن��دی��ن پ��رس��ی ت��ر ه��ەی��ە ك��ە وەك‬ ‫ئافرەت پێویستە لەبەرچاویان بگریت لە‬ ‫كاتی بڕیاردان لەسەر بەشداریكردنت لە‬ ‫سەركردایەتیكردندا‪ ،‬ئافرەت بۆ ئەوانی تر‬ ‫وەك كەسێكی نابەرپرسیار دەردەكەوێت‬ ‫بەشێوەیەك دێتە ب��ەرچ��اوی��ان ك��ە هەر‬ ‫هەڵبژێردرا بۆ پۆستێك‪ ،‬ئ��ەوا یەكسەر‬ ‫دەستبەرداری خێزانەكەی دەبێت‪ .‬كۆمەڵگا‬ ‫پێی شتێكی ئاسایی نییە كە ئافرەت ڕۆڵی‬ ‫سەركردایەتی بگێڕێت‌و لە دوای ئەوەش‬ ‫دای���ك ب��ێ��ت‪ .‬پێویستە ل��ە شكستخواردن‬ ‫نەترسیت‪ ،‬چونكە شكست بەشێكە لە‬ ‫سەركردایەتیكردن‪ ،‬هیچ كەس لە هەموو‬ ‫ئەوشتانەی كە دەیەوێت سەركەوتوونابێت‪،‬‬ ‫گرنگ ئەوەیە كە بەردەوام بیت ڕەنگە بۆ‬ ‫جاری داهاتوو سەركەوتن بەدەست بهێنیت‪.‬‬ ‫‪ -‬وری��ای ئەو ڕاستیانە بە كە ڕەنگە‬

‫ڕووبەڕوویان ببیتەوە‪.‬‬ ‫ پرسە خێزاندارییەكان‪.‬‬‫ هەوڵەكانی بەردەوامیدان بە فێربوون‪.‬‬‫ ماندووبوون (كفت بوون)‪.‬‬‫ گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون‪.‬‬‫ گۆڕینی شوێنی كار‪.‬‬‫ ڕەخنەكان‪.‬‬‫ گومان كردن لە خودی خۆت‪.‬‬‫ كاردانەوە توندەكان‪.‬‬‫ هەراسان كردن‪ .....‬هتد‪.‬‬‫* ه����ەن����دێ����ك ئ�����ام�����ۆژگ�����اری ل��ە‬ ‫ب������ارەی پ���ارێ���زگ���اری���ك���ردن ل���ە ه��ێ �ز‌و‬ ‫ت���وان���ای س��ەرك��ردای��ەت��ی��ك��ردن ل��ە كاتی‬ ‫ڕووبەڕووبوونەوەی بەرەنگارییەكان‪.‬‬ ‫* ب��ن��ی��ات��ن��ان��ی م��ت��م��ان��ە ل��ەن��ێ��وان‬ ‫هاوئاستەكانت‪.‬‬ ‫* گەرمووگوڕبە ل��ەوەی كە ئەنجامی‬ ‫دەدەی��ت ئەگەر گەرمووگوڕ نەبیت ئەوا‬ ‫ناتوانیت كەسانی تر هانبدەیت لەسەر‬ ‫ئەوكارە‪.‬‬ ‫* هەموو كات لە یادت بێت كە سوپاس‌و‬ ‫پێزانینی خوای پەروەردگار بكەیت‪ ،‬لەسەر‬ ‫ئ���ەو ب��ەه��رەی��ەی ك��ە پ��ێ��ی بەخشیویت‬ ‫بۆخزمەتی خەڵكی‪.‬‬ ‫* ه��ەروەه��ا س��وپ��اس��ی ه��اوك��ارەك��ان��ت‬ ‫بكەیت لەسەر كارەكانیان‪ ،‬بەوەی كە بڵێیت‬ ‫ه��ۆك��اری ئ��ەوەی كە ب��ەدەس��ت دێ��ت كاری‬ ‫هەموو ئەندامانە‪.‬‬ ‫* خۆش ڕەفتار‌و كراوە بە خەڵك لێت‬ ‫نزیك دەبنەوە‪ ،‬بەو جۆرە مەرج نییە ئەگەر‬ ‫جدی بیت‌و گران بیت خەڵك بەباشی هەڵت‬ ‫بسەنگێنێت‪.‬‬ ‫* خ��ۆ ب��ەدەس��ت��ەوە م���ەدە‌و هیمەتت‬ ‫نەڕوخێت‪ .‬ڕەنگە هەندێجار حاڵەتەكان‬ ‫قورس بن‪ ،‬بەاڵم هەردەم ئەوەت لە یادبێت‬ ‫كە گو ‌ێ بگریت‌و لە پەیوەندیدا بیت لەگەڵ‬ ‫كەسانی تر‪ ،‬بۆ ئەوەی بەهێز بیت‌و دەست‬ ‫بەرداری كارەكەت نەبیت‪.‬‬ ‫* هەموو كات ئامانجەكان دیاری بكە‬ ‫چونكە یارمەتیت دەدات لە جەختكردنەوە‬ ‫لەسەر كارەكان‪.‬‬ ‫* هەمووكات بەسەری ب��ەرزەوە ڕێگە‬ ‫بگرەبەر‪ ،‬چونكە سەردانەواندن ئاست نزمی‬ ‫دەنوێنی‪ .‬تۆ ئافرەتیت‪ ،‬خەم بە ئافرەت‬ ‫بوونی خۆت مەخۆ‪ ،‬بەڵكو شانازی پێوە بكە‪.‬‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫پەیامی باوكێك بۆ‬ ‫منداڵەكانی‪...‬؟؟‬ ‫پیاوێ���ك ژنێك‌و دوو ك���وڕو كچێكی هەبوو‪،‬‬ ‫س���ەفەری كرد بۆ واڵتێك���ی دوور بە دوای كارو‬ ‫كاسبیداو ئەوانیشی بە تەنیا بە جێهێشت‪ ،‬ماڵ‌و‬ ‫منداڵەكەی لە ڕادە بەدەر ئەویان خۆشدەویست‌و‬ ‫ئەوپەڕی ڕێزیان لێدەگرت‪.‬‬ ‫پ���اش ماوەیەك لە مان���ەوەی لە دەرەوەی‬ ‫واڵت‪ ،‬باوكەكە نامەی یەكەمی ئاڕاس���تەكردن‪،‬‬ ‫بەاڵم منداڵەكانی نامەكەیان نەكردەوە بۆ ئەوەی‬ ‫بیخوێنن���ەوە‪ ،‬بەڵك���و هەریەكەی���ان نامەكەیان‬ ‫وەردەگ���رت‌و ماچی���ان دەك���رد‪ ،‬دەیانگوت ئەم‬ ‫نامەیە لەالیەن بەنرخترین خۆشەویستمانەوە‬ ‫بۆمان هاتووە‪..‬‬ ‫ه���ەر لە دەرەوە لە نامەكە ڕادەمان‪ ،‬دواتر‬ ‫نامەكەیان دەخس���تە ناو قوتوویەكی قەدیفەوە‪.‬‬ ‫ن���اوە ناوە دەریان دەهێناو تۆزی س���ەریان پاك‬ ‫دەك���ردەوە‪ ،‬دووب���ارە لە ش���وێنی خ���ۆی دایان‬ ‫دەنایەوە‪ ....‬بەم ش���ێوەیە لەگ���ەڵ هەرنامەیەك‬ ‫كە لە باوكیانەوە بۆیان دەهات بە هەمان شێوە‬ ‫هەڵس‌وكەوتیان دەكرد‪ ....‬چەند ساڵێكی پێچوو‪،‬‬ ‫باوكەكە لە دەرەوەی واڵت گەڕایەوە‪ ،‬بینی تەنها‬ ‫كوڕێك���ی لە خێزانەكەی ماوە‪ ،‬بۆیە باوكەكە لە‬ ‫كوڕەكەی پرسی‪ :‬دایكت لە كوێیە؟‬ ‫كوڕەكە وەاڵمی دایەوە‪ :‬توش���ی نەخۆش���ی‬ ‫ب���وو‪ ،‬ئێمەش هیچ پارەیەكم���ان نەبوو كە لێی‬ ‫خەرج بكەین‪ ،‬بۆ كڕینی داو دەرمان‪ ،‬بۆیە بەم‬ ‫شێوەیە وەفاتی كرد!!‬ ‫باوكەكە وتی‪ :‬بۆچی؟ ئایا نامەی یەكەمتان‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫ئەمیر ئەحمەد عەبدولقادر‬ ‫‪amir_koy@yahoo.com‬‬

‫نەكردەوە؟ بڕێكی زۆرپارەم لەگەڵ نامەكەدا بۆ‬ ‫نارد بوون!!‬ ‫كوڕەكە وتی‪ :‬نەخێر‪...‬‬ ‫باوكەكە پرسی ئەی كوا براكەت؟‬ ‫كوڕەكە وتی‪ :‬تووش���ی برادەرایەتی چەند‬ ‫كەس���ێكی خراپ بوو‪ ،‬پاش مردنی دایكم كەس‬ ‫نەب���وو ئامۆژگاری بكات‌و پش���تیوانی ل ‌ێ بكات‌و‬ ‫ڕاس���تی بكاتەوە‪ ،‬بۆیە لەگەڵ ئەواندا ڕۆیشت‌و‬ ‫وازی لە ئێمە هێنا؟‬ ‫باوكەكە بە س���ەر سوڕمانەوە وتی‪ :‬بۆچی؟‬ ‫ئای���ا نامەی دووەمت���ان نەخوێن���دەوە‪ ،‬كە لە‬ ‫نامەك���ەدا داوام لێكرد بوو ل���ە برادەری خراپ‬ ‫دووركەوێتەوەو‪ ...‬بێت بۆ الی من!‬ ‫كوڕەكە وەاڵمی دایەوە وتی‪ :‬نەخێر‪..‬‬ ‫باوكەكە وتی‪( :‬الحول وال قوە اال باللە‪)...‬‬ ‫ئەی خوشكەكەت لە كوێیە؟‬ ‫كوڕەك���ە وتی‪ :‬مێردی ب���ەو كوڕە كرد كە‬ ‫نامەك���ەت پێدا نارد بوو ب���ۆ مان‪ ،‬ڕەزامەندیت‬ ‫دەربڕی بوو لەسەر شوو پێكردنی خوشكەكەمان؟‬ ‫ئێس���تاش زۆر بەدبەخت���ە بەخراپترین ش���ێوە‬ ‫لەگەڵیدا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات‪...‬‬ ‫باوكەكە ب���ە تووڕەییەوە وت���ی‪ :‬ئایا كۆتا‬ ‫نامەتان نە خوێندەوە‪ ،‬كە لە نامەكەمدا هەواڵی‬ ‫خراپی ڕەوش���ت‌و ئاكاری ئەو كوڕەم تێدا ڕوون‬ ‫كردبوەوە‪ ،‬ناقایل بوونی خۆشم تێدا ڕوون كرد‬ ‫بوەوە بۆ ئەم هاوسەرگیرییە؟‬ ‫كوڕەكە وتی‪ :‬نەخێر هەرهەموو نامەكانمان‬ ‫ل���ەو قت���وە قەدیفەی���ەدا پاراس���تبوو‪ ،‬هەڵمان‬

‫گرتبوون‪ ...‬هەمیش���ە بەڕێزەوە دەرمان دەكردو‬ ‫ماچمان دەكردن‪ ،‬ب���ەاڵم نەمان دەخوێندنەوەو‬ ‫تەماشای ناوەڕۆكەكەیمان نەدەكردن!!‬ ‫ئای���ا بی���رت لە ح���اڵ‌و باڵی ئ���ەم خێزانە‬ ‫كردۆت���ەوەو بەباش���ی تێی ڕام���اوی‪ ،‬كەوا چۆن‬ ‫لەب���ەر ی���ەك هەڵوەش���اوەو پارچەپارچە بووە‪،‬‬ ‫ژیانی���ان ل ‌ێ ت���اڵ ب���ووە‪ ،‬تەنها ل���ە بەرئەوەی‬ ‫نامەكان���ی باوكیان نەدەخوێن���دەوە كە بۆیانی‬ ‫دەناردن‌و س���ودیان لێوەرنەدەگرتن‪ ،‬بەڵكو تەنها‬ ‫بە ڕێزگرتن‌و پارێزگاری كردنیان‌و هەڵگرتنیان‬ ‫لە ناو قت���وە قەدیفەكەدا‪ ،‬بەب ‌ێ كارپێكردن بە‬ ‫ناوەرۆكەكەی‌و ئەوەی تێیدایە‪...‬‬ ‫دواتر تەماشای پەڕاوەكەم كرد‪...‬‬ ‫تەماش���ای قورئان���ی پی���رۆزم كرد‪ ،‬كە لە‬ ‫ن���او قتوە قەدیفەك���ە هەڵمان گرتووە لەس���ەر‬ ‫كتێبخانەكەم؟ ئاه خودایە! قوڕبەسەرم؟‬ ‫ئای منیش بە هەمان ش���ێوەی ئەو خێزانە‬ ‫هەڵ���س‌و كەوتم لەگەڵ قورئانی پیرۆز‪ ،‬پەیامی‬ ‫خ���ودادا ك���رد‪ ،‬كە لەگ���ەڵ نامەكان���ی باوكیان‬ ‫كردیان!‬ ‫منی���ش بەهەم���ان ش���ێوە قورئانەك���ەم‬ ‫داخستوەو لەسەر كتێبخانەكەم دام ناوە؟ بەاڵم‬ ‫نای خوێنمەوەو سودی لێوەرناگرم؟ كەچی ئەو‬ ‫پەیڕەو پڕۆگرامی ژیانی منە؟‬ ‫بۆیە هەس���تام‪ ،‬تۆبەم ك���ردو قورئانەكەم‬ ‫دەرهێن���او‪ ...‬كردم���ەوە‪ ..‬بڕی���ارم دا لەمەو دوا‬ ‫بەهیچ شێوەیەك بەمشێوەیە بەجێی نەهێڵم!!‬

‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك ‪13‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫نەشتەرگەری قەیسەری‬ ‫ دك���ت���ۆرە ئ��ەگ��ەر ب��م��ان��ەوێ باسی‬‫قەیسەری منداڵ بكەین‪ ،‬دەمانەوێت سەرەتا‬ ‫پێناسەیەكیمان بۆ بكەیت‪:‬‬ ‫* عەمەلیاتی قەیسەری‪ ،‬نەشتەرگەریەكە‬ ‫لە ڕێگای كردنەوەی سك‌و ڕەحمی ئافرەت‬ ‫منداڵەكە دەردەهێندرێت‪.‬‬ ‫ ه��ۆى چییە كە ئافرەت توشی ئەم‬‫حاڵەتە دەبێت؟‬ ‫* هەندێك هۆكار پەیوەندییان هەیە بە‬ ‫دایكەوە‪ ،‬هەندێكیشیان پەیوەندیان هەیە بە‬ ‫منداڵەوە‪ ،‬هەندێكیشیان پەیوەندیان هەیە‬ ‫بە وێاڵشەوە (المشیمە)‪.‬‬ ‫‪ -1‬ئەوهۆكارانەی پەیوەندییان هەیە‬ ‫بە دایكەوە‪:‬‬ ‫‌أ‪ -‬ماندووبونی دای��ك‌و بە ناڕه‌حه‌ت‬ ‫بوونی منداڵ لە الیەن دایكەوە‪.‬‬ ‫ب‪ -‬تەسكی‌و بچوكی حەوز‪.‬‬ ‫ج‪ -‬كردنی دوو نەشتەرگەری تر لە‬ ‫پێشووتر‪.‬‬ ‫‪ -2‬ئەو هۆكارانەی كە پەیوەندییان‬ ‫هەیە بە منداڵەوە‪:‬‬ ‫أ‪ -‬ماندوویی منداڵ لە كاتی قۆناغەكانی‬ ‫بوونی‪ ،‬ی��ان هاتنە دەرەوەی بە تایبەتی‬ ‫‪ 14‬ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬

‫منداڵی یەكەم‌و دووەم‪.‬‬ ‫ب‪ -‬باری منداڵەكە دانیشتبێت‪ ،‬یاخود‬ ‫حاڵەتەكەی نادیاربێ‌‪.‬‬ ‫‪ -3‬هەندێك هۆكار كە پەیوەندی بە‬ ‫وێاڵشەوە هەیە (المشیمە)‪:‬‬ ‫أ‪ -‬وەك وێاڵشی پێش منداڵەكەی بێتە‬ ‫خوارەوە‪.‬‬ ‫ب‪ -‬جودابونەوەی وێاڵش‪.‬‬ ‫جگە لەم هۆكارانەی كە باسمان كرد‬ ‫چەند هۆكارێكی تریش هەیە‪ ،‬كەوا باشترە‬ ‫منداڵ بە (قەیسەری) نەشتەرگەری ببێت‪:‬‬ ‫‪ -‬هەندێجار دایكەكە بە تەمەنە‌و‬‫منداڵی یەكەمیشە‪ ،‬بۆیە واب��اش��ت��رە بە‬ ‫نەشتەرگەری ببێت‪.‬‬ ‫‪ -‬مێژوویەكی لە پێشینەی هەیە لە‬‫لەبارچونی منداڵ‪.‬‬ ‫ كاریگەرییە سلبیەكانی قەیسەری‬‫منداڵ چییە لەسەر ئافرەت؟‬ ‫* كاریگەرییە سلبییەكانی قەیسەری‬ ‫لەسەر ئافرەت چەند شتێكە‪:‬‬ ‫‪ -1‬ك���اری���گ���ەری���ی���ە الوەك���ی���ەك���ان���ی‬ ‫بێهۆشكاری‪.‬‬ ‫‪ -2‬خ���وێ���ن���ب���ەرب���وون ل����ە ك��ات��ی‬ ‫نەشتەرگەریەكەدا‪.‬‬

‫دكتۆرە میثاق پسپ‬ ‫ۆڕ لە نەخۆشیەكانی ژنان لە‬ ‫نەخۆشخانەی‬ ‫شه‌هید دكتۆر خالید‪ :‬كۆیە‬ ‫دیدار دیمەن عبدالكریم‬ ‫وەرگێڕانی(باوكی ڕەییان)‬

‫‪ -3‬بریندابوونی میزڵدان‌و میزەڕۆ‌و‬ ‫ڕیخۆڵەكان‪.‬‬ ‫‪ -4‬هەوكردنی نەشتەرگەریەكە‪.‬‬ ‫‪ -5‬خوێن مەیین‪.‬‬ ‫‪ -6‬ڕوودان���ی گ��رژب��وون لە ن��او سك‪،‬‬ ‫دوای نەشتەرگەریەكە‪.‬‬ ‫ دكتۆرە ب��ەڕای بەڕێزت بە ب��ەراورد‬‫لەگەڵ سااڵنی پێشتر‪ ،‬قەیسەری منداڵ‬ ‫زیادی نەكردووە؟‬ ‫* بە بڕوای من قەیسەری واتە منداڵبون‬ ‫بە ڕێگای نەشتەرگەری‪ ،‬بە بەراوورد لەگەڵ‬ ‫ڕابردوودا زیادی كردووە‪.‬‬ ‫ چارەسەر چیە بۆ كەمبونەوەی؟‬‫* ئ��ەو ك��اران��ەی ك��ە دەب��ن��ە ه��ۆك��اری‬ ‫كەمبونەوەی قەیسەری بریتین لە‪:‬‬ ‫‪ -1‬زوو شوكردنی كچ‪.‬‬ ‫‪ -2‬دوانەخستنی منداڵبوون‪.‬‬ ‫‪ -3‬نەترسانی دای��ك لە منداڵبوونی‬ ‫بە سروشتی‪ ،‬چونكە هەندێجار دایكەكە‬ ‫دەترسێت كە بە زەحمەت بیبێت‪ ،‬بۆیە پەنا‬ ‫دەباتە بەر ئەمجۆرە نەشتەرگەرییە‪.‬‬ ‫دەستت خۆشبێت دكتۆرە‪ ،‬خوای گه‌ور‌ه‬ ‫پاداشتی بە خێرت بداتەوە‪.‬‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫گواڵن حه‌مه‌ئه‌مین‬

‫تەندروستی دەروونی خانمان‬ ‫ئافرەت بەپێی س���ایكۆلوژیای تایبەتی خۆی‬ ‫ك���ە خ���وای گ���ەورە‪ ،‬ه���ەروەك چۆن ل���ە ڕووە‬ ‫مادییەكەی الش���ەوە بە جیاواز دروستیكردووە‪،‬‬ ‫ئاوەهاش ل���ە ڕووە مەعنەوییەكەی دەروونەوە‬ ‫لەس���ەر ش���ێوازێكی تایب���ەت ك���ە جی���اوازە لە‬ ‫ڕەگەزی نێرینە دروستیكردووە‪ ،‬هەرلەبەر ئەم‬ ‫جیاوازیه‌یە ك���ە دەبینین ئافرەتان لە گفتوگۆو‬ ‫ڕاوێ���ژو بڕی���اردان‌و بیركردن���ەوە‪ ،‬جی���اوازن‌و‬ ‫دیدوبۆچونی س���ەربەخۆی خۆی���ان هەیە‪ ،‬ئەم‬ ‫جیاوازییەش‪ ،‬ه���ۆكاری كەمی‌و نزمی هیچ كام‬ ‫ل���ە دووڕەگەزەكە نییە‪ ،‬بەڵكو جیاوازییەكانیان‬ ‫ب���ۆ ت���ەواوكاری یەكدی‪ ،‬نەك ب���ۆ بەگژاكردنی‬ ‫یەك���دی‪ ،‬ئەمەش ڕاس���تییەكەو پێویس���تە باش‬ ‫ه���ەزم بكرێت‪ ،‬ب���ۆ پەیوەندی بەهێ���زی نێوان‬ ‫ه���ەردوو ڕەگ���ەزە‪ ،‬تاهەركامی���ان بتوان���ن ب���ە‬ ‫ئەرك‌و كاری سەرشانی خۆیان هەستن‪ ،‬ئەمەش‬ ‫كاتێ���ك بەدەس���تدێت كە ئافرەت تەندروس���تی‬ ‫دەروونی ڕەوچاوبكرێت‪ ،‬ڕەنگە خوێنەری ئازیز‬ ‫بپرس���ێت چ���ۆن؟ واتە چۆن ئاف���رەت لە ڕووی‬ ‫جەس���تەییەوە پێویستی فیس���ۆلۆجی هەیە‪ ،‬لە‬ ‫ڕووی دەرونیش���ەوە پێویس���تی بە تەندروستی‬ ‫دەروونی هەیە‪ ،‬كاتێك ئەم پێویستیانە فەراهەم‬ ‫هێن���را‪ ،‬دەبینین ئاف���رەت بەچاالكان���ە ئەركی‬ ‫سەرش���انی خۆی ڕادەپەڕێنێت‪ ،‬خوای گەورە لە‬ ‫قورئانی پیرۆزدا نمونەگەلێكی قەش���ەنگمان بۆ‬ ‫باسدەكات‪ ،‬لەو ئەركانەی ئافرەت پێی هەستاوە‪،‬‬ ‫وەك دایك‪ ،‬دایكی «موسی‌و دایكی عیسی‌و دایكی‬ ‫مەریەم‪ ،»...‬وەك خوش���كێك «خوشكی موسی»‪،‬‬ ‫وەك خێزانێ���ك «خێزان���ی ئیبراهی���م»‪ ،‬وەك‬ ‫سەركردەیەك «مه‌لیكە بەلقیس»‪ ،‬وەك خاوەن‬ ‫پەیامێك «ژنی فرع���ون»‪ ،‬یا «خاتو هاجەرە»‪،‬‬ ‫ك���ە توانیویان���ە ڕۆڵ���ی ڕاس���تەقینەی خۆی���ان‬ ‫ببین���ن‪ ،‬كەوات���ە ئافرەتان���ی دیك���ەش دەتوانن‬ ‫ڕۆڵ���ی ڕاس���تەقینەی خۆیان ببین���ن‪ ،‬كاتێك كە‬ ‫خاوەن���ی دەرونێكی تەندروس���ت ب���ن‪ ،‬ئازیزان‬ ‫كەوات���ە بابزانین تەندروس���تی دەروونی واتای‬ ‫چییە؟ چۆن بەدەستدێت‌و كێ‌ دەیچەسپێنێت‌و‬ ‫ك ‌ێ بەرجەستەی دەكات‪ ،‬وەاڵمی ئەم پرسیارانە‬ ‫ب���ەرەو بابەتێك���ی زانس���تیانەی ق���وڵ ڕام���ان‬ ‫دەكێش���ێت‪ ،‬دەتوانین بە زنجیرەباسێكی تایبەت‬ ‫بە تەندروس���تی دەروونی ئاف���رەت‪ ،‬لە قۆناغی‬ ‫كۆرپەلەی���ی تا قۆناغی منداڵ���ی‌و هەرزەكاری‌و‬ ‫الوی‌و وەك كچێكی الو‪ ،‬وەك كچێكی بە تەمەن‪،‬‬ ‫وەك هاوس���ەرێك‪ ،‬وەك دایكێك���ی دووگی���ان‪،‬‬ ‫وەك دایكێ���ك كە تازەمنداڵ���ی دەبێت‪ ،‬وەك ب ‌ێ‬ ‫هاوسەرێك‪ ،‬كاتێك دەچێتە قۆناغی بێ‌ ئومێدی‪،‬‬

‫هەمو ئەم قۆناغانە‪ ،‬كاردانەوەی لەس���ەر دەرون‬ ‫دەبێت‪ ،‬ڕێگای دروس���ت بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ‬ ‫هەریەك لەم قۆناغانەدا چین؟ مەترسییەكانی‬ ‫كاردان���ەوە دەروونی���ەكان چی���ن؟ چارەس���ەری‬ ‫كێش���ە دەرونییەكان لە كوێوە دەست پێدەكات؟‬ ‫پێشكەش بە خوێنەرانی خۆشەویستی بكەین‪.‬‬ ‫س���ەرەتا پێویس���تمان بەوەی���ە زاراوەی‬ ‫تەندروس���تی دەروون���ی‪ ،‬الی ش���ارەزایانی ئەو‬ ‫بوارە‪ ،‬ئاشنا بكەین بە خوێنەرانی ئازیز‪.‬‬ ‫زانای���ان‌و پس���پۆڕانی بواری دەروونناس���ی‪،‬‬ ‫یاخود دەروونزانی دی���د‌و بۆچونی جیاوازییان‬ ‫هەی���ە س���ەبارەت بە پێناس���ەی تەندروس���تی‬ ‫دەروونی‪ ،‬یاخود كێش���ەی دەروونی “نەخۆش���ی‬ ‫دەروون���ی” ك���ە دژەكەیەتی‪ ،‬ه���ەروەك وتراوە‬ ‫زۆرێك لە ش���تەكان بەدژەكەیدا دەیناس���ینەوە‪،‬‬ ‫كەوات���ە س���ادەترین پێن���اس بۆ تەندروس���تی‬ ‫دەروونیش‪ ،‬پێچەوانەی دژەكەیەتی‪.‬‬ ‫‪ -1‬هەندێك پێیان وایە تەندروستی دەروونی‬ ‫بریتیە ل���ە هاوڕابوون لەگ���ەڵ كۆمەڵگەدا‪ ،‬كە‬ ‫ئەمەش پێناس���ەیەكی هەڵەیە‪ ،‬چونكە دەزانین‬ ‫جاری وا هەبووە س���ەرجەمی كۆمەڵگایەك دژی‬ ‫ڕا‌وبۆچونی پێغەمبەرەكانیان وەستاونەتەوە‪.‬‬ ‫‪ -2‬هەندێك���ی دی پێی���ان وای���ە تەندروس���تی‬ ‫دەروونی بریتیە لە‪ :‬توانای بەرەو پێشچون‌و گەشە‬ ‫ل���ە كرداردا‪ ،‬بۆ نمونە كەس���ێك كە دەگاتە تەمەنی‬ ‫مێ���رد منداڵی”مراهقی”ب���ەاڵم ڕەفتارەكان���ی وەك‬ ‫منداڵ وایە ئەوە بە ناتەندروس���ت ئەژمار دەكرێت‬ ‫لە ڕووی دەروونییەوە‪.‬‬ ‫‪ -3‬هەندێك���ی دی پێیان وایە تەندروس���تی‬ ‫دەروونی بریتیە لە بوونی توانای خۆشویستن‌و‬ ‫كاركردن‪.‬‬ ‫بەش���ێكی تر لە زانایان ل���ە ڕوانگەی ئاینی‬ ‫پیرۆزی ئیسالمەوە كۆمەڵێك بناغەی سەرەكیان‬ ‫داڕش���تووە ب���ۆ تەندروس���تی دەروون���ی‪ ،‬كە بە‬ ‫گەش���ەدان بەم چەند بناغەیە كەس���ایەتییەكی‬ ‫تەندروست‌و بەهێز بونیاد دەنرێت‪:‬‬ ‫‪ -1‬بوون���ی پەیوەندییەك���ی بەهێ���ز ب���ە‬ ‫پ���ەروەردگارەوە‪ ،‬تێگەیش���تن ل���ەوە هەرش���تێك‬ ‫پەروەردگار ویس���تی لەس���ەر نەبێت‪ ،‬ڕوونادات‪،‬‬ ‫هەموو كات پشت‌و پەناتە باشترین خۆشەویستە‪...‬‬ ‫‪ -2‬ل���ە بەرهەمی ئەو باوەڕەش دامەزراوی‌و‬ ‫ئارامی‌و ئاس���ودەیی‪ ،‬دووركەوتن���ەوە لە ترس‌و‬ ‫دڵەڕاوكێ‌و بێزاری‪ ،‬چونكە لە ناخا هەس���ت بە‬ ‫بوونی هێزێكی نەبڕاوە دەكات مرۆڤی باوەڕدار‪.‬‬ ‫‪ -3‬ئاینی پیرۆزی ئیس�ل�ام تاكەكانی لەسەر‬ ‫ئارامگرتن‌و خۆڕاگری پەروەردە دەكات‪ ،‬بۆ ئەو‬

‫بەشی یه‌که‌م‬

‫مەبەس���تەش مەش���ق‌و ڕاهێنانی جۆرا‌وجۆریان‬ ‫پێدەكات‌و موژدەی زۆریان پێدەدات‪.‬‬ ‫‪ -4‬خۆگونج���ان لەگ���ەڵ زروف���ە‬ ‫جۆراوجۆرەكان���دا‪ ،‬هۆكارێكی دیكەیە كە مرۆڤ‬ ‫ب���ەرەو ئارامی دەب���ات‪ ،‬خوای گ���ەورە فێرمان‬ ‫دەكات‪ ،‬كاتێك ش���تێك بە ویس���تی ئێمە نەبوو‬ ‫ئ���ارام بگری���ن‪ ،‬گه‌ش���بینی باش���مان هەبێت بە‬ ‫داهاتووی كارەكان‌و كەسەكان “ َو َع َ�سى �أَن َتك َْرهُ و ْا‬ ‫ت ُّبو ْا َ�ش ْي ًئا َوهُ َو َ�ش ٌّر‬ ‫ي َّلك ُْم َو َع َ�س��ى �أَن حُ ِ‬ ‫َ�ش�� ْي ًئا َوهُ َو َخ رْ ٌ‬ ‫َّلك ُْم َو هّ ُ‬ ‫َ‬ ‫الل َي ْع َل ُم َو�أنت ُْم َ‬ ‫ال َت ْع َل ُمونَ ”‬ ‫‪ -5‬ب���ێ‌ ئومێ���د نەبوون‌و گه‌ش���بینی باش‪،‬‬ ‫ئاینی پیرۆزی ئیس�ل�ام فێرم���ان دەكات‪ ،‬كە ب ‌ێ‬ ‫ئومێ���د نەبین‪ ،‬بەڵكو ئەوان���ەی ب ‌ێ ئومێدن لە‬ ‫بەزەیی پەروەردگاری���ان بە”كافر” ناوی بردون‬ ‫“ َو َ‬ ‫الل ِ�إنَّهُ َ‬ ‫الل‬ ‫ال َي ْي�أَ ُ�س مِن َّر ْو ِح هّ ِ‬ ‫ال َت ْي�أَ ُ�سو ْا مِن َّر ْو ِح هّ ِ‬ ‫�إِ َّ‬ ‫ال ا ْل َق ْو ُم ا ْل َكاف ُِرون “‬ ‫‪ -6‬ڕاس���تگۆیی باوەڕدار لەگەڵ ناخی خۆی‪،‬‬ ‫هۆكارێكی تری بەختەوەریە‪.‬‬ ‫‪ -7‬ڕاس���تگۆیی مرۆڤ���ی خوان���اس لەگ���ەڵ‬ ‫كەس���انی دی‪ ،‬هۆكارێك���ی س���ەرەكی ئارام���ی‌و‬ ‫ئاسودەیی دڵ‌و دەروونە‪.‬‬ ‫ب���ە ش���ێوەیەكی گش���تی ئ���ەو پێناس���انەی‬ ‫پسپۆڕان‌و ش���ارەزایان بۆ تەندروستی دەروونی‬ ‫دەك���ەن‪ ،‬دەتوانی���ن هاوڕابونێك���ی زانای���ان‬ ‫كۆبكەین���ەوە ل���ە پێناس���ەكانیاندا‪ ،‬بڵێی���ن‬ ‫تەندروستی دەروونی بریتییە لەو زانستەی باس‬ ‫لە ڕەفت���ار‌و پەرچەكردارەكان���ی مرۆڤ دەكات‪،‬‬ ‫هاوكاریم���ان دەك���ەن بۆ ش���ارەزابوون لە بوارە‬ ‫جیاوازەكان���ی دەروونی م���رۆڤ‪ ،‬كادانەوەكانی‪،‬‬ ‫هۆكارەكانی ناتەندروستی دەروونی‪ ،‬دەرونیمان‬ ‫پ ‌ێ دەناسێنێت‪ ،‬هەروەك هۆكارەكانی باشكردنی‬ ‫كردار‌و پەرچەكردارەكانیش���مان فێردەكات‪ ،‬لەو‬ ‫ڕێیەش���ەوە دەتوانین گرفتەكان دیاری بكەین‌و‬ ‫سەرچاوەكەی بدۆزینەوە‪.‬‬ ‫تەندروس����تی دەروونی����ش ل����ە هەری����ەك لە‬ ‫تەمەنەكان����ی منداڵی مێردمنداڵ����ی‪ ،‬هەرزەكاری‪،‬‬ ‫الوی‪ ،‬كامڵی‪ ،‬پی����ری‪ ،‬لە هەردوو ڕەگەز‪ ،‬چەندین‬ ‫ب����اس‌و باب����ەت‌و لێكۆڵین����ەوە‌و كتێب‌و نوس����راو‬ ‫بیروبۆچون هەیە‪ ،‬سەبارت بەم باسە‪ ،‬ئەوەی جێی‬ ‫س����ەرنج‌و تێبینی ئێمەیە‌و تایب����ەت بە خانمان‌و‬ ‫ڕەوت����ی گۆڤارەكەمان����ە تەوەرێك����ە ك����ە زنجیرە‬ ‫بابەتێك لەخۆدەگرێت‪ ،‬س����ەبارەت بە تەندروستی‬ ‫دەروونی خانمان‪ ،‬بەپێی تەمەنە جیاوازەكانی‪.‬‬

‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك ‪15‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫ماڵە سەركەوتووەكان‬ ‫ئامادەکردن‌و وەرگێڕانی‪ :‬م‪ .‬بێخال عمر أحمد‬

‫‪ 16‬ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬ ‫چەن���د نمونەیەكی نەم���ر دەركەوتووە لە ماڵە‬ ‫موسوڵمانە سەركەوتووەكاندا‪ ،‬كە ژیانێكی ئاسودەی‌و‬ ‫خۆش���ی تیا بەدیكراوە‪ ،‬ئەو مااڵنە لەس���ەر بنەمای‬ ‫خواپەرس���تی‌و گوێرایەڵ���ی دروس���تبووە‪ ،‬هەروەها‬ ‫لەسەر بنەما‌و بنچینەی ڕاست لە هەڵبژاردنی چاك‬ ‫دەس���تی پێكردووە‪ ،‬لەس���ەر بنەم���ای بەخێوكردنی‬ ‫مندااڵن‪ ،‬هەریەك لە ئەندامانی خێزان ئەرك‌‌و مافی‬ ‫خۆی���ان زانیووە‌و بەجێی���ان گەیان���دووە‪ ،‬هەروەها‬ ‫لێبوردەش بوون بەرامبەر بە یەك‪.‬‬ ‫یەكێك لەو ماڵە باشانە ماڵی‪:‬‬ ‫‪ -1‬ماڵی پێغەمبەر‪:h‬‬ ‫كاتێ���ك پێغه‌مب���ه‌ری خ���ودا ‪h‬خات���وو‬ ‫خه‌دیجەی مارەكرد (‪)15‬س���اڵ لە پێغەمبەر‪h‬‬ ‫گەورەتربوو‪ ،‬لەگەڵ ئەوەش���دا خۆشترین ژیانی‬ ‫بەس���ەربردووە لەگەڵیدا‌و ژیانێكی ئاس���ودەیی‬ ‫هەبووە‪.‬‬ ‫هەمیشە هەست‌و سۆزی هەبووە‪ ،‬بەرامبەر‬ ‫خاتوو خدیجە‌و پەیمانەكەی پاراس���تووە‪ ،‬هەتا‬ ‫ڕۆژی وەفاتكردن���ی‪ .‬خاتوو خه‌دیجە جوانترین‬ ‫نمونەی ژنی موسوڵمانی هەمیشە باشبووە‪ ،‬ئەو‬ ‫خێر‌و بەرەكەتەی كە ئەم پێشكەشی مێردەكەی‬ ‫كردووە‪ ،‬هیچ ئافرەتێك نەیكردووە‪.‬‬ ‫نموون���ەش بۆ ئەمە كاتێ���ك پێغەمبەر‪h‬‬ ‫چەند س���اڵێك پێش بوونی ب���ە پێغەمبەر‪h‬‬ ‫هەمیش���ە لە بیركردنەوەی گەردووندا بووە‪ ،‬لە‬ ‫ماوەی مانگی ڕەمەزانی هەموو س���اڵێكدا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەم خاتوونە هیچ بێزار نەدەبوو‪.‬‬ ‫خات���وو خه‌دیجه‌ (خوا لێ���ی ڕازی بێت)بە‬ ‫دووركەوتنەوەی پێغەمبەر‪h‬و دابڕان لێی زۆر‬ ‫بە دڵ فراوانییەوە قبوڵی دەكرد‌و نان‌و ئاوی بۆ‬ ‫دەبرد بۆ ئەشكەوتەكە‪.‬‬ ‫كاتێ���ك پەیام���ی پێغەمبەرایەت���ی بۆهات‪،‬‬ ‫بەپەل���ە گەڕای���ەوە ب���ۆ الی خات���وو خه‌دیجەو‬ ‫فەرمووی (دامپۆش���ن‪ ،‬دام پۆشن) هەموو گیانی‬ ‫دەل���ەرزی‪ ،‬ئ���ەم خاتوونە دایپۆش���ی‌و دڵنەوایی‬ ‫كرد‪ ،‬هەتا ئاسایی بووەوە‪ ،‬دوای ئەوە پێغەمبەر‬ ‫‪ h‬ئەوەی بەس���ەرییدا هاتبوو بۆی گێڕایەوە‌و‬ ‫فەرم���ووی زۆر ترس���ام لە خ���ۆم‪ ،‬ئەویش زۆر‬ ‫دڵنەوای���ی كرد‌و پێ���ی گوت‪ :‬خ���ودا نائومێدت‬ ‫ناكات تۆ س���یلەی ڕەح���م بەجێدەهێنیت‌و ڕێز‬ ‫ل���ە میوان دەگریت‌و كەس���انی بێكەس لە خۆت‬ ‫دەگریت‌و بەرگەی ناخۆشی دەگریت‌و پشتگیری‬ ‫لە حەق دەكەیت‪.‬‬ ‫خات���وو خه‌دیجە ه���ەر ب���ەم دڵنەواییانەوە‬ ‫نەوەستاوە‪ ،‬بەڵكو بۆئەوەی بارودۆخی پێغەمبەر‬ ‫‪ h‬ئاس���ایی بكاتەوە بەپەلە پرسیاری لە كوڕی‬ ‫مامەك���ەی (وه‌ره‌ق���ەی ك���وڕی نوف���ل) ك���رد كە‬ ‫راهیبێكی خواپەرس���ت بوو لەسەر دینی(نصاری)‬ ‫بوو‪ ،‬خات���وو خدیجە پێی گوت ئ���ەی كوڕی مام‬

‫گ���وێ لە برازاك���ەت بگرە كاتێ���ك پێغەمبەر‪h‬‬ ‫بارودۆخەكەی بۆگێڕایەوە (وەرەقە) پێی ڕاگەیاند‬ ‫ك���ە ئەوە پەیام���ی پێغەمبەرایەتیی���ە‪ ،‬كە پێش‬ ‫ئەو بۆ پێغەمبەران (عیس���ا‌و موسی) دابەزیووە‪،‬‬ ‫مزگێن���ی پێغەمبەرایەتی پێ���دا‪ ،‬خاتوو خدیجە‬ ‫یەك���ەم كەس ب���وو ئیمان���ی هێن���ا بەبانگەوازی‬ ‫مێردەكەی‪ .‬هەروەها ئەو ناخۆشیانەی كە تووشی‬ ‫دەهات لەسەری سووك دەكرد‪.‬‬ ‫هەمیش���ە متمانەی پێدەبەخش���ی‌و دڵنیای‬ ‫دەك���ردەوە كە خ���وای گەورە پاڵپش���تی دەكات‪.‬‬ ‫ئەم خاتوونە بەڕێزە هەمیش���ە ب���ەردەوام بوو‬ ‫لەس���ەر دڵنەوایی ك���ردن‌و س���وككردنی خەم‌و‬ ‫خەفەتەكان���ی‌و یارمەتیدان���ی ه���ەردوو الیەنی‬ ‫(ڕووح���ی – دارایی) بۆ زیاتر تەش���ەنەكردن‌و‬ ‫باڵوبونه‌وه‌ی بانگەوازە بەرز‌و پیرۆزەكەی هەتا‬ ‫ئەو كاتەی كە وەفاتی كرد‪.‬‬ ‫(‪ )3‬س���ێ س���اڵ پێش هیجرەت گەورەترین‬ ‫هەڵوێس���تی خات���وو خه‌دیج���ە كە لە س���ااڵنی‬ ‫حەص���اردا كاتێك قورەیش���ییەكان س���ەپاندیان‬ ‫بەس���ەریاندا‪ ،‬بۆئ���ەوەی زیانیان پ���ێ بگەیەنن‬ ‫ب���ەردەوام ئ���ەم خاتوون���ە بەڕێ���زە پاڵپش���تی‬ ‫مێردەكەی بوو لە هەموو ناخۆشیەكاندا‪.‬‬ ‫خات���وو خه‌دیج���ە كەس���ایەتیەكی زۆر بە‬ ‫توانا‌و لێهاتوو ب���وو‪ ،‬لەگەڵ ئەوەی كە تەمەنی‬ ‫گەورەبوو خۆڕاگربوو‪ ،‬بەرامبەر بە هەموو ئەو‬ ‫ناڕەحەتیانەی تووشی دەهات‪.‬‬ ‫پێغەمب���ەر‪ h‬زۆر خات���وو خه‌دیج���ەی‬ ‫خۆشدەویس���ت‌و ڕێ���زی لێدەگ���رت‪ ،‬هەتا دوای‬ ‫وەفاتكردنی بە بەردەوامی باسی دەكرد‌و ڕێزی‬ ‫ل���ە خزم‌و كەس‌وكاری دەگ���رت‌و چاكەی لەگەڵ‬ ‫هاوڕێیەكانیدا دەكرد‪.‬‬ ‫ڕۆژێك باسی خاتوو خدیجە دەكات بۆ خاتوو‬ ‫عائیش����ه‌‪ ،‬ئەویش ئیرەیی دەیگرێت‌و دەڵێت (ئەو‬ ‫پیرێژنێ����ك زیاتر نەبوو‪ ،‬خودا ئێس����تا باش����تری‬ ‫پێ����داوی)‪ ،‬پێغەمب����ەر‪ h‬زۆر ت����وڕە دەبێ����ت‌و‬ ‫دەفەرموێت‪( :‬نا بەخوا باش����تری پێنەبەخشیوم)‬ ‫لەبەرئ����ەوەی ئیمان����ی بەدینی من هێن����ا‪ ،‬كاتێك‬ ‫هەموو خەڵك كافربوون‪ ،‬بڕوای بە من بوو كاتێك‬ ‫خەڵكی منیان بەدرۆ دەخس����تەوە‪ ،‬ماڵ‌و س����امانی‬ ‫خس����تە بەردەس����تم‪ ،‬كە كەس پێی نەبەخش����یم‪،‬‬ ‫هەروەها تەنها مناڵم لەو هەبوو‪.‬‬ ‫عائیشە فەرمووی لە دڵی خۆمدا وتم‪ :‬ئیتر‬ ‫ناوی ناهێنم‪.‬‬ ‫ب���ەوە خاتوو خه‌دیجە خ���ودا لێ ڕازی بوو‬ ‫وەكو پێغەمب���ەر‪ h‬لێی ڕازی بوو‪ ،‬باش���ترین‬ ‫پاداشتی وەرگرت‪.‬‬ ‫ئەب���ی هری���رە ‪ c‬دەگێڕێت���ەوە جبریل‬ ‫(س���ه‌المی خوای لێبێت) دێت بۆالی پێغەمبەر‬ ‫‪ h‬دەفەرموێت‪ :‬ئەی پێغەمبەری خوا خدیجە‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫دێ���ت ب���ۆالت قاپێك���ی پێیە پڕە ل���ە خواردن‌و‬ ‫خواردن���ەوە س���ەالمی خ���ودا‌و منی بەس���ەردا‬ ‫بخوێنە‪ ،‬م���ژدەی ماڵێكی بدەرێ لە بەهەش���ت‬ ‫ك���ە لە قامیش���ی مرواری دروس���تكراوە كە زۆر‬ ‫بێدەنگ‌و خۆشە‪( .‬متفق علیە)‬ ‫ئەمەش بە نیس���بەت هەموو ئ���ەو ژنانەی‬ ‫پاڵپش���تی مێردەكانیان���ن‪ ،‬ب���ۆ كەمكردن���ەوەی‬ ‫ئازارەكانیان بۆ ئەوەی دڵی ڕازی بكات‪ ،‬بەمەش‬ ‫خودا لێی ڕازی دەبێ���ت‪ ،‬وەكو خاتوو خدیجە‌و‬ ‫هەم���وو ئەو ژنانەی تر ڕەزای خوایان لەس���ەر‬ ‫بێت‪.‬‬ ‫پێغەمبەر‪ h‬هەڵس���وكەوتی زۆر باش بوو‪،‬‬ ‫لەگەڵ خێزانەكانی‌و هەمیشە بەڕووی خۆشەوە‬ ‫چ���اوی پێیان دەك���ەوت‪ ،‬زۆر بەویقار بوو‪ ،‬زۆر‬ ‫قسەی نەدەكرد‪ ،‬تەنها مەگەر شتێك پەیوەندی‬ ‫بەخۆی���ەوە هەبوایە‪ ،‬دادپ���ەروەر بوو‪ ،‬جیاوازی‬ ‫نەدەك���رد ل���ە نێوانیاندا‪ ،‬لە مەس���روف كردن‌و‬ ‫ژیان لەگەڵیاندا هەمیشە باشترینی هەڵدەبژارد‪.‬‬ ‫هەرگیز ڕەخن���ەی لە خ���واردن نەدەگرت‪،‬‬ ‫ئەگ���ەر ح���ەزی لێبوای���ە دەیخ���وارد‪ ،‬ئەگ���ەر‬ ‫ح���ەزی لێنەبوای���ە نەیدەخوارد‌و ن���ان‌و زەیتی‬ ‫دەخ���وارد‪ ،‬ئەگەر خ���واردن نەبوایە دەیفەرموو‬ ‫من بەڕۆژووم‪ ،‬ش���یری دەدۆش���ی‪ ،‬پیس���ی ماڵی‬ ‫كۆدەكردەوە‪ ،‬ش���تومەكی لە ب���ازاڕ دەهێنایەوە‪،‬‬ ‫نمونەیەك���ی ت���ەواوی موس���وڵمان ب���وو لەگەڵ‬ ‫خێزانەكانیدا‪.‬‬ ‫خێزانەكان���ی پێغەمبەر‪ h‬خواپەرس���ت‌و‬ ‫گوێڕای���ەڵ ب���وون‪ ،‬بەرگ���ەی ناخۆش���یەكانیان‬ ‫دەگ���رت‪ ،‬بانگ���ەوازی خوایان بەن���او خەڵكیدا‬ ‫باڵودەك���ردەوە‌و ژیانێك���ی ئاس���ایی كەمت���ر لە‬ ‫ئاس���تی خەڵكی دەژی���ان‪ ،‬ڕۆژێ���ك خێزانەكانی‬ ‫پێغەمبەر‪ h‬كە خێزانی پێشەوای موسوڵمانان‬ ‫بوون‪ ،‬حەزیان لە ژیانێكی خۆشكرد‌و بیریان لە‬ ‫خۆش���ی ژیان ك���ردەوە‌و پێغەمبەر‪ h‬بۆماوەی‬ ‫یەك مانگ وەحی بۆنەه���ات‌و دابڕالێیان‪ ،‬هەتا‬ ‫كاتێ���ك وەحی خوایی داب���ەزی قورئانی پیرۆز‬ ‫دەفەرمووێ���ت‪ :‬ﮋ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ‬

‫ﮱ ﯓﯔﯕﯖﯗ‬ ‫ﯘ ﯙﯚﯛﯜﯝ ﯞﯟ‬ ‫ﯠ ﯡ ﯢ ﯣﯤﯥﯦ ﯧ‬ ‫ﯨ ﯩ ﯪ ﮊ األح���زاب‪ ٢٩ - ٢٨ :‬دەفەرموێت‬

‫ئەی پێغەمبەری خوا بەخێزانەكانت بڵێ‪ :‬ئەگەر‬ ‫خۆش���ی‌و جوانی‌و ئیس���راحەتی ژیانی دونیایان‬ ‫دەوێت با هەڵیبژێرن‌و تۆش دەس���ت بەرداریان‬ ‫بب���ە‌و لێی���ان جیابب���ەوە‪ ،‬ب���ەاڵم ئەگەرخ���وا‌و‬ ‫پێغەمب���ەر‌و ماڵ���ی ڕۆژی دوایی���ان دەوێ‪ ،‬ئەوا‬ ‫خوای گەورە پاداشتی نەبڕاوەی بۆئەوان داناوە‪.‬‬ ‫ب���ەاڵم خێزانەكان���ی بیری���ان ك���ردەوە‌و خوا‌و‬ ‫پێغەمبەریان هەڵبژارد‪ .‬هەڵبژاردنی خوا‌و پێغەمبەر‬

‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك ‪17‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫‪ h‬دەبێت���ە هۆی ئاس���ودەیی‌و خ���ۆش گوزەرانیان‪،‬‬ ‫مەبەست لەمەش ڕازیكردنی خودا‌و پێغەمبەرە‪.h‬‬ ‫یەكێكی تر لەو ماڵە سەركەوتووانە‪:‬‬ ‫‪ -2‬ماڵ���ی عه‌ل���ی ك���وڕی ئه‌ب���ی طال���ب‌و‬ ‫خێزانەكەی فاطمەیە (ڕەزای خوایان لێبێت)‪.‬‬ ‫عه‌لی كوڕی ئه‌بی طالب داوای فاطمەی كچی‬ ‫پێغەمب���ەری كرد‪ h‬كە خۆشەویس���ترین كچی‬ ‫پێغەمبەر بوو‪ .h‬عه‌لی كەس���ێكی هەژار بوو‪،‬‬ ‫پارەیەكی وای نەبوو‪ ،‬ك���ە ژنان حەزی لێبكەن‬ ‫بەاڵم بە ئیمان دەوڵەمەند بوو‪ ،‬خواپەرس���تی‌و‬ ‫جیهادی دەكرد لە پێناوی خوادا‪ .‬پێغەمبەر‪h‬‬ ‫فاطم���ەی ئاگاداركردەوە ل���ە داواكاری عه‌لی بۆ‬ ‫زەواجك���ردن لەگەڵیدا‪ ،‬ئەویش بێدەنگ بوو كە‬ ‫مان���ای ڕازیبوون ب���وو‪ ،‬پێغەمبەریش كچەكەی‬ ‫پێش���كەش كرد كە (صداقها) درع���ی علی بوو‪،‬‬ ‫‪ c‬ك���ە لەوە زیاتر هیچی تری نەبوو‪ ،‬ئەویش‬ ‫پێغەمبەر‪ h‬پێشكەشی كردبوو‪.‬‬ ‫ئیمام���ی (حم���زە) ‪ c‬هەڵس���ا بەجێبەجێ‬ ‫كردن���ی خەرج���ی زەواجەكەیان‌و لە ش���ەوەكەی‬ ‫مەڕێكی سەربڕی‌و وەلیمەی شاییەكەی ئامادەكرد‌و‬ ‫هاوەاڵنی دەع���وەت ك���رد‌و پێغەمبەریش دوعای‬ ‫كرد كە هەموو موس���وڵمانێك حەزی دەكرد پێی‬ ‫بگات لە كاتی مبارەك بایی كردن لە هەردووكیان‬ ‫فەرم���ووی (خ���ودا مبارەكتان ب���كات‌و بەرەكەت‬ ‫بخاتە نێوانتان‌و بەخێر‌و خۆشی كۆتان بكاتەوە)‬ ‫خاتوو فاطمه هەڵدەس����تا ب����ە خزمەتكردنی‬ ‫مێردەكەی پێشه‌وا علی ‪ c‬بەڕێوەبردنی ماڵەكەی‬ ‫كاتێك ب����اری بەڕێوەبردنی ماڵەك����ەی قورس بوو‬ ‫لەسەری حەزی دەكرد یەكێك یارمەتی بدات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پێشه‌وا علی هەژاربوو‪ ،‬نەیدەتوانی خزمەتكارێكی‬ ‫بۆ بگرێت‪ ،‬پێشه‌وا علی ‪ c‬داوای خزمەتكارێكی‬ ‫لە پێغەمبەر ‪h‬كرد‪ ،‬ئەویش فەرمووی ش����تێكی‬ ‫باشترم هەیە بۆ ئێوە كە حەزرەتی جبریل فێری‬ ‫كردووم‪ ،‬ئەویش تس����بیحات بكەن ‪33‬جار لە دوای‬ ‫هەرنوێژێ����ك ‪33‬جار الحمدلل����ه و ‪33‬جار الله اكبر‬ ‫بڵێ‌و ئەگەر چویتە ن����او جێگاوە ‪33‬جار الحمدلله‬ ‫و‪33‬جار سبحان الله و‪33‬جار الله اكبر بڵێ‪..‬‬ ‫عل���ی ‪ c‬كارەكانی دابەش���كرد ل���ە نێوان‬ ‫دایكی (فاطم���ەی كچی ئەس���ەد)‌و خێزانەكەی‬ ‫(فاطمەی كچی پێغەمبەر)‪.‬‬ ‫فاطم���ەی خێزانی ئ���اودان‌و هەندێ ش���تی‬ ‫لەس���ەر ب���وو‪ ،‬دایكیش���ی هەویر ش���ێالن‌و نان‬ ‫ئامادەكردنی لەسەر بوو‪.‬‬ ‫ڕۆژێكیان ناخۆش���ی كەوتە نێوان (فاطمه‌و‬ ‫علی) (ڕەزای خوایان لێ بێت)‪ ،‬كاتێك پێغەمبەر‬ ‫‪ h‬س���ەردانیان دەكات س���ەیری ك���رد فاطمه‬ ‫وەك ج���اران نیە‌و پرس���یاری لێك���رد‪ ،‬ئەویش‬ ‫ئ���اگاداری كرد‪ ،‬علی ل���ە دەرەوە بوو پێغەمبەر‬ ‫‪ h‬ڕۆیشت بۆالی كە لە مزگەوت لەسەر زەوی‬ ‫‪ 18‬ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬

‫خەوی لێكەوتبوو‪ .‬پێ ووت (قم یا أبا تراب) بە‬ ‫گاڵتەوە بەبێئەوەی ژیانی هاوسەریان تێكبدات‌و‬ ‫كێش���ەكەیان گ���ەورە بكات‪ ،‬بەڵك���و لەگەڵ علی‬ ‫‪ c‬ڕۆیش���تەوە ب���ۆ ماڵ���ەوە‪ ،‬بۆئ���ەوەی خۆی‬ ‫چارەس���ەری كێش���ەكەیان بۆبكات‪ ،‬خوای گەورە‬ ‫ك���وڕی بەتوانای پێبەخش���ین (فاطمه الزهرا‌ء)‬ ‫بوو بە دایكی (حس���ن – حسین – ام كلثوم –‬ ‫زەین���ەب)‌و هی تریش‪ ،‬خاتوو فاطمه بەرەیەكی‬ ‫باش بوو‪.‬‬ ‫‪ -3‬ماڵ���ی عثمان���ی ك���وڕی عف���ان‌و نائل���ە‬ ‫خاتوونی خێزانی (ڕەزای خوایان لێبێت)‪:‬‬ ‫نائلە خاتوون لە ش����ەوی ش����ووكردنیا باوكی‬ ‫ئامۆژگاری كردو پێی گوت‪ :‬كچەكەم تۆ دەچیت بۆ‬ ‫ناو ژنانی قوڕەیش‌و ئەوان لە تۆ باشترن‪ ،‬ئاگاداری‬ ‫دوو ش����ت بە‪ :‬هەمیشە چاوت بەكل بڕێژە‌و خۆت‬ ‫پاكوتەمیز ڕابگرە‪ ،‬بۆئەوەی بۆنت خۆش����بێت‪ ،‬وە‬ ‫كاتێك عثمان (ڕەزای خوای لەسەربێ) هات بۆالی‬ ‫دانیش����ت لە تەنیشتی‌و دەس����تی هێنا بەسەریدا‌و‬ ‫دوعای بەرەكەتی بۆكرد‪.‬‬ ‫پێشه‌وا عثمان (ڕەزای خوای لەسەربێت) زۆر‬ ‫ڕۆژووی دەگرت‌و ش���ەونوێژی دەكرد‌و خواردنی‬ ‫دەبەخش���ییەوە نائلەخانی���ش‪ ،‬زۆر خۆڕاگ���ر‬ ‫ب���وو‪ ،‬هەمیش���ە یارمەتی دەدا كاتێ���ك فیلەكەی‬ ‫(عبدالل���ەی كوری س���بأ) كە یەه���وودی بوو بە‬ ‫موس���وڵمان خۆی دەردەخست چوار دەوری ماڵی‬ ‫پێشه‌وا عثمان (ڕەزای خوای لەسەربێ)یان گرت‌و‬ ‫ویستیان بیكوژن‪ ،‬نائلەی خێزانی زۆر جوامێرانە‬ ‫بەرگری لێكرد‌و خۆی دا بەسەر پێشه‌وا عثماندا‪،‬‬ ‫بۆئەوەی لێی نەدرێت‪ ،‬خۆڕاگربوو بەرامبەر ئەو‬ ‫لێدانە كاتێك ویستیان بەشمشێر لە عپمانپێشه‌وا‬ ‫عثم���ان بدەن خ���ۆی خس���تە بەرشمش���ێرەكە‌و‬ ‫دووپەنجەی بڕی‪ ،‬لە دوای شەهید بوونی پێشه‌وا‬ ‫عثمان‪ ،‬هەمیشە بەوەفا بوو بۆمێردەكەی‪.‬‬ ‫‪ -4‬ز‪،‬به‌یر‌و ئه‌سمائی كچی ئه‌بوبكر‪:c‬‬ ‫ئەسما‌ء باسی زەواجی خۆی‌و زوبه‌یر دەكات‬ ‫وتی‪ :‬ش���وم ب���ە زوبه‌ی���ر كرد هی���چ پارەیەكی‬ ‫نەب���وو‪ ،‬هی���چ موڵكێكی نەبوو تەنها ئەس���پێك‬ ‫نەبێ���ت‪ ،‬منیش گژوگیام دەدا بە ئەس���پەكەی‌و‬ ‫ئاویم دەدا‌و كاروباری ماڵم بەڕێوەدەبرد‌و نانم‬ ‫بەباشی نەدەتوانی ئامادە بكەم‪ ،‬دراوسێكانم كە‬ ‫أنصاری بوون نانیان بۆ دەكردم بەڕاستی ئەوانە‬ ‫ژنبوون من (النوی) دەگواستەوە لە زەوییەكەی‬ ‫زوبه‌یر كە پێغەمبەر‪ h‬بۆی دیاری كردبوو‪.‬‬ ‫زوبی���ر پیاوێك���ی زۆر بەغی���رەت ب���وو‪،‬‬ ‫ئەس���مائیش مراعاتی هەژاری مێردەكەی دەكرد‪،‬‬ ‫دەس���تباڵو نەبوو لە خەرجیكردن‪ ،‬ئەس���ما‌ء لە‬ ‫پێغەمبەری‪ h‬پرس���ی هیچم نییە تەنها ئەوەی‬ ‫ك���ە زوبیر بۆم دەهینێت���ەوە بۆ ماڵەوە‪ ،‬دەتوانم‬ ‫لێی ببەخش���م‪ ،‬ئەویش وەاڵمی دایەوە فەرمووی‬

‫(ڕەزیلی مەكە لە بەخشین‪ ،‬بۆئەوەی خودا پێت‬ ‫ببەخش���ێت) زبی���ر ژنێكی تری هێن���ا‌و ئەویش‬ ‫هیچ كارێكی نەكردە س���ەر ئاس���ودەیی ژیانیان‪،‬‬ ‫ژنی موس���وڵمانی ب���اش دەزانێ ك���ە مێردەكەی‬ ‫دەتوان���ێ چوار خێزان م���ارە بكات‪ ،‬خوای گەورە‬ ‫(عبدالله – عروە – المنذر)ی پێبەخشین‪ ،‬أسما‌ء‬ ‫بەوەفا بوو بۆ هاوسەرەكەی هەتا وەفاتكردنی لە‬ ‫ساڵی(‪ )36‬ی هیجری وەفاتی كوڕەكەی عبدالله‌ی‬ ‫بینی‌و زۆر بەس���ەبر‌و ش���وكر بوو‪ ،‬لە ساڵی (‪)73‬‬ ‫هیجری‪.‬‬ ‫‪ -5‬ماڵی عومری كوڕی عبدالعزیز‌و فاطمەی‬ ‫كچی عبدالملك‪:‬‬ ‫عمری ك���وڕی عبدالعزی���ز‪ ،‬پیاوێكی جوان‬ ‫ڕووخس���ار بوو‪ ،‬ح���ەزی لە ژیان���ی خۆش بوو‬ ‫هەمیش���ە كەسوكاری خۆی بەس���ەر دەكردەوە‌و‬ ‫ڕێ���زی لێیان دەگرت‪ ،‬كاتێك خەالفەتی وەرگرت‬ ‫پرس���یاری ل���ە خێزانەكەی كرد‪ ،‬ئای���ا ئەتوانێ‬ ‫خۆڕاگربێت بەرامبەر ناخۆشییەكانی خەالفەت‪،‬‬ ‫ی���ان تەاڵق وەردەگرێ���ت‪ ،‬خێزانەكەی مانەوەی‬ ‫لەگەڵی هەڵبژارد‪.‬‬ ‫دوای وەرگرتن���ی خەالف���ەت هەرچ���ی‬ ‫هەب���وو بردی بۆ (بی���ت الم���ال) داوای قەرزی‬ ‫ل���ە خێزانەكەی دەكرد‪ .‬جارێكی���ان درهەمێكی‬ ‫لە خێزانەك���ەی قەرزكرد‪ ،‬بۆئ���ەوەی ترێی بۆ‬ ‫بكڕێت‪ ،‬ئەویش هیچی پێ نەمابوو‪ .‬خێزانەكەی‬ ‫پێی گوت‪ :‬تۆ ئەمیری موس���وڵمانانی هیچت پێ‬ ‫نییە‪ ،‬بۆئەوەی ترێی پێ بكڕیت؟‬ ‫ئەویش وەاڵمی دایەوە‌و وتی‪ :‬ئەمە باشترە‬ ‫ل���ە عەزاب���ی ئاگ���ری ڕۆژی ئاخی���رەت‪ .‬ڕۆژێك‬ ‫فاطمەی ژنی دەچێت���ە ژووری نوێژكردنەكەی‬ ‫دەبینێت دانیش���تووە لە شوێنی نوێژكردنەكەی‬ ‫دەستی لەسەر دەم‌و چاوی داناوە‌و فرمێسكەكانی‬ ‫لەس���ەر ڕوومەتی دێنە خوار‪ ،‬فاطمه پێی گوت‪:‬‬ ‫ئەوە چیتە ئەویش فەرمووی‪( :‬ئەی فاطمه ئەو‬ ‫ناخۆش���ییەی من بینیومە ك���ەس هەرگیز نەی‬ ‫بینیی���وە‪ ،‬بیرم كردۆتەوە لەو هەژارە برس���یە‪،‬‬ ‫نەخۆشە بێ سەرپەرشتە‪ ،‬لەو هەتیوە دڵشكاوە‪،‬‬ ‫ل���ەو بێوەژن���ە تەنهای���ە‪ ،‬ل���ەو زوڵ���م لێكراوە‬ ‫خەفەتب���ارە‪ ،‬لە ئەس���یر لە نام���ۆ‌و پیاوی پیر‬ ‫لەو كەس���ەی كە مناڵی زۆرە‌و پارەی كەمە‪ ،‬لەم‬ ‫واڵت���ە‌و لە هەموو ئەوانەی س���ەرزەوی‪ ،‬ئەزانم‬ ‫خ���وای گ���ەورە پرس���یارم لێ���دەكات ل���ە ڕۆژی‬ ‫قیامەت‪ ،‬ئەترس���م بەرپرس���یاربم ئینجا گریام‪،‬‬ ‫دوای ئەمە خێزانەكەی بوو بە موس���وڵمانێكی‬ ‫زۆر باش‌و پشتگیری كرد لە هەموو كێشەكان‪.‬‬ ‫ئەمان���ە بوون ب���ە نمونەیەكی پێش���ەنگ‌و‬ ‫جوان‌و ڕووناك بۆ داهاتوویان‪..............‬‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫خوێندنەوەیەكی بابەتیانە بۆ كتێبی‬

‫خاتون مەال ژن‬ ‫شنۆ عبداللە پێنجوێنی‬ ‫ئەوەی لەم نامیلكەیەدا سەرنجی منی‬ ‫ڕاكێشا تا بتوانم خوێندنەوەیەكی بۆ بكەم‌و‬ ‫هەڵسەنگاندنی لەسەر بكەم‪ ،‬هەرچەندە‬ ‫مامۆستا عەلی باپیر ب��ۆ خ��ۆی زۆر بە‬ ‫جوانی قسەی لەسەر ك���ردووە‪ ،‬ب��ەاڵم بۆ‬ ‫ئێمەی خ��وێ��ن��ەری��ش گرنگە بۆچونمان‬ ‫هەبێت ل��ەس��ەری‪ ،‬هەڵبەتە ئ���ەوەی لەم‬ ‫سەردەم‌و واقیعەدا زۆرترین قسەی لەسەرە‬ ‫مەسەلەی ژنانە‪ ،‬بە هەموو بیرو بۆچونە‬ ‫ج��ی��اوازەك��ان��ەوە‪ ،‬ئیتر ژن��ان هەرچییەك‬ ‫بن‪ ،‬باش بن‪ ،‬یان خراپ‪ ،‬كێشەیان هەبێت‬ ‫یان نا‪ ،‬تاوانبار بن‪ ،‬یان بە پێچەوانەوە‪،‬‬ ‫ئەستەمە كەسێك بتوانێت لەم ڕۆژگ��ارەدا‬ ‫لە دوای نەمانی خێزانی ب��ەدەر لە هەر‬ ‫كێشە‌و ناڕەحەتییەك بتوانێت لە یادی‬ ‫نەكات‌و گ��ەورەت��ر ل��ەوە نامیلكەیەكی بۆ‬ ‫بنوسێت‪ ،‬مامۆستا عەلی باپیر یەكێكە لەو‬ ‫كەسایەتییە ئیسالمییە دیارانەی كە لەسەر‬ ‫ساحەی كوردستان بونی هەیە‌و لەگەڵ‬ ‫ئەو هەموو ناڕەحەتی‌و كێشە‌و گرفتانەی‬ ‫كە ڕووب��ەڕووی دەبێتەوە‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا‬ ‫وەك وەفایەك بۆ خێزانی یەكەمی كە ناوی‬ ‫(روخ��س��ار ابراهیم ماماغا)‪ ،‬كتێبێكی بۆ‬ ‫دەنوسێت‌و باس لە هەموو ئەو چاكانەی‬ ‫دەكات كە لە ژیانیدا كردویەتی‪ ،‬وەك ژنێكی‬ ‫قارەمان‪ ،‬كە ماوەی ئەو ‪ 12‬ساڵەی پێكەوە‬ ‫بون‪ ،‬وەك لە نامیلكەكەدا باسی دەكات‪ ،‬بە‬ ‫ناڕەحەتی‌و نەبونی ژیانیان بەسەر بردووە‪،‬‬ ‫ت��ەواو لێكدانەوەی ژیانێكی واقیعیانە‌و‬

‫س��ادە‌و ساكار بە خ��ۆی��ەوە دەبینێت‪ ،‬كە‬ ‫چ��ۆن ل��ەو س��ەردەم��ەدا ژی���اون‌و گ��وزەری��ان‬ ‫ك��ردووە‌و خاوەنی شەش منداڵ ب��وون‪ ،‬كە‬ ‫هەریەكەیان لە گوندێك لە دایكبون‪ ،‬بەهۆی‬ ‫ژیانی پێشمەرگایەتی‌و میوانداری زۆر‌و‬ ‫دەربەدەری بۆ هەر شار‌و الدێیەك‪ ،‬جیاواز‬ ‫لەم سەردەمەی ئێمە كە تەواو پێشكەوتن‬ ‫بە خۆیەوە دەبینێت‪ ،‬ئەگەر منداڵێكمان‬ ‫هەبێت توشی كێشە‌و گرفتمان دەكات‪ ،‬ئەگەر‬ ‫دوانمان هەبێت دەڵێین خوا نەیبڕێت زۆرە‪.‬‬ ‫خاتون مەال ژن ئەمە ناونیشانی ئەو كتێبەیە‬ ‫كە مامۆستا عەلی باپیر باس لە هەڵوێست‌و‬ ‫هەڵسوكەوت‌و ڕەوشتە جوان‌و پەسەندەكانی‬ ‫خێزانەكەی دەكات‪ ،‬هەرچەندە من بۆخۆم‬ ‫سوودم لێبینی‪ ،‬بەاڵم ئەوەی جێی تێبینیە‬ ‫لەم چەند خاڵەدا خۆی دەبینێتەوە‪:‬‬ ‫‪ -1‬وەس��ف��ك��ردن��ی خ���ێ���زان ل��ەالی��ەن‬ ‫هاوسەرەكەیەوە بۆ خۆی وەفادارییەكی بێ‬ ‫وێنەیە‌و زەحمەتە پیاوان بتوانن‪ ،‬یاخود لە‬ ‫بیری ئەوەدا بن بە شان‌و باڵی خێزانەكانیاندا‬ ‫هەڵبدەن‌و وەسفیان بكەن‪ ،‬ئەگەر لە ژیاندا‬ ‫بێت‪ ،‬یاخود وەفاتی كردبێت‪.‬‬ ‫‪ -2‬ژیانی خێزانداری هیچ كاتێك بێ‬ ‫كێشە نابێت‪ ،‬گرنگ ئەوەیە بە هەردووال‬ ‫بتوانرێت چارەسەری كێشەكان بكەن تا لە‬ ‫ژیاندا ئاسودە بن‪ .‬ئەمەش ڕەنگدانەوەی‬ ‫هەبوو لەم خێزانەدا‪.‬‬ ‫‪ -3‬وەسفكردنی مامۆستا عەلی باپیر‬ ‫بۆ خاتوو ڕوخساری خێزانی‪ ،‬وەك باسمكرد‬ ‫وەفادارییەكی گ��ەورەی��ە‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا‬ ‫ئەگەر ڕووخسارخان زۆر كەسێكی باش‌و‬

‫خۆڕاگر‌و نمونەییی نەبوایە‪ ،‬بەو جۆرە‬ ‫كاریگەری لەسەر كەسایەتی مامۆستا عەلی‬ ‫باپیر نەدەبوو‪ ،‬تا بتوانێت نامیلكەیەكی بۆ‬ ‫بنوسێت‪.‬‬ ‫‪ -4‬ڕەخنەیەكی بچوك لە بیر‌و بۆچونی‬ ‫خۆمەوە كە زۆر بە ڕاشكاوی قسەی لەسەر‬ ‫دەكەم‪ ،‬خاتوو ڕوخسار ژنێكی زۆر وەفادار‌و‬ ‫چاكە كار بوو‪ ....‬بە شاهیدی ئەو كەسانەی‬ ‫كە زۆر لێیەوە نزیكبون‌و دەیانناسی‪ .‬بەاڵم‬ ‫مامۆستا عەلی باپیر لە نامیلكەكەدا باسی‬ ‫كردووە كە هەوێداری بۆ ژنان زۆر سەختە‪.‬‬ ‫ڕەنگە بۆ تایبەتمەندی ژیانی خۆتان هەر‬ ‫هۆكارێك هەبوبێت بۆ هێنانی ژنی دووەم‬ ‫ئاسایی بوبێت‪ ،‬ب��ەاڵم ژنێكی ئ��اوا چاك‌و‬ ‫تێكۆشەر كە بەو جۆرە باسی چاكەكانیت‬ ‫كردووە‪ ،‬هێنانی ژنی دووەم وەك جەنابت‬ ‫زۆر جار دەڵێیت بەسەر ژنی چاكدا ژن دێت‪.‬‬ ‫هەڵوێستەم هەیە لە مەسەلەی چەند ژنی‪.‬‬ ‫نەك ئەوەی لەگەڵی نەبم بە پێچەوانەوە‪.‬‬ ‫‪ -5‬گ��رن��گ��ە پ��ی��اوان��ی��ش س�����وود لە‬ ‫خوێندنەوەی ئەم نامیلكەیە ببینن‌و لە‬ ‫واقیعی ژیانی خۆیاندا بەرجەستەی بكەن‌و‬ ‫وەف���اداری بۆ خێزانەكانیان بنوێنن‪ ،‬تا‬ ‫هەموومان بتوانین چۆن هاوكاری یەكتر‬ ‫بكەین‪.‬‬ ‫لە كۆتاییدا ڕێز‌و خۆشەویستیم بۆ جەنابی‬ ‫مامۆستا عەلی باپیر هەیە‌و دەستخۆشی‬ ‫لێدەكەم بۆ ئەو هەموو وەفادارییە‪.‬‬ ‫هیوادارم ل��ەوەی كە وتومە لێم زویر‬ ‫نەبێت‪ ،‬خوای گەورە لە ڕوخسار خان خۆش‬ ‫ببێت‌و لە بەهەشتدا بەیەك شادبنەوە‪.‬‬ ‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك ‪19‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫‪ -1‬ب���ا هەڵس���وكەوتت بە گوێ���رەی ئەو‬ ‫هەس���ت‌و بی���ر‌و بۆچونان���ە بێت ك���ە پێی‬ ‫ناس���راوی‪ ،‬چونك���ە ئ���ەو ڕەوش���تانەی ل���ە‬ ‫دەرەوەی كەس���ێتی‌و چوارچێوەی ژیانتە لە‬ ‫ڕێزت ك���ەم دەكاتەوە ئەتكات بە كەس���ێكی‬ ‫الواز لەبەرچ���اوی دەوروبەرەكەت‪ ،‬وا جوان‬ ‫نییە كە هەڵس���وكەوتێك بكەی���ت دژی ئەو‬ ‫خو‌ونەریتانە بێت كە خۆت پێی قایلیت‪.‬‬ ‫‪ -2‬شەرم مەكە لە دەرخستنی تواناكانت‌و‬ ‫لە ڕەخنە مەترسە‪ ،‬ئەگەر لە الیەن كەسانی‬ ‫ترەوە‪ ،‬س���تایش كرای سوپاسیان بكە‌و مەڵ ‌ێ‬ ‫ئەمە ڕاس���ت نییە‪ ،‬دوودڵ مەب���ە لە داننان‬ ‫بە تایبەتمەندییەكانتدا‪ ،‬چونكە مافی خۆتە‬ ‫بەاڵم بەڕێز‌و داناییەوە‪.‬‬ ‫‪ -3‬توان���ا‌و وزەی خ���ۆت ل���ە دوودڵی���دا‬ ‫بەفی���ڕۆ مەدە ل���ە ژیانتدا‪ ،‬تەركیز لەس���ەر‬ ‫ئەو ش���تانە‪ ،‬بكە ك���ە گەورەترین‌و زۆرترین‬ ‫بەرهەمت بۆ دابی���ن بكات‪ ،‬كە ئامانجەكانی‬ ‫ژیانتی پێ خزمەت بكەیت‪.‬‬ ‫‪ -4‬ل���ە پێش هەر دیدارێكدا بیری خۆت‬ ‫كۆبكەرەوە‌و بە قوڵی هەناسە هەڵكێشە بیر‬ ‫ل���ە ئامانجی ئ���ەو چاوپێكەوتن���ە بكەرەوە‪،‬‬ ‫هەروەها بیر لە ئامانجی كەسی بەرامبەرت‬ ‫بك���ەرەوە ڕا‌و بۆچونەكان���ت لەس���ەر كاغەز‬ ‫بنوس���ە‪ ،‬چونك���ە ئەم���ە دەبێ���ت ب���ە پاڵ‬ ‫پش���ت ب���ۆت‌و دیدارەكە بەرهەم���ی دەبێت‌و‬ ‫ئامادەبوونەكەت جیاوازتر دەبێت‪.‬‬ ‫‪ -5‬دڵنیاب���ە ك���ە خ���ۆت بەرپرس���ی لە‬ ‫چۆنیەت���ی پەیوەندی���ت لەگ���ەڵ كەس���انی‬ ‫ت���ر بەپێ���ی بیروڕاكانت‪ ،‬ئەنجام بەدەس���ت‬ ‫دەهێنی���ت‪ ،‬لەبەرئ���ەوە بەرامب���ەر هەم���وو‬ ‫كردارێك هەستی خۆت بپارێزە‌و كاردانەوەی‬ ‫ژیرانەت هەبێ‌و بەرپرسیاریەتیەوە ئارامی‌و‬ ‫قورسایی خۆت بپارێزە‪.‬‬ ‫‪ -6‬تۆ كەسانی تر فێردەكەیت بە چۆنێتی‬ ‫مامەڵەك���ردن لەگەڵت���ا‪ ،‬لەبەرئەوە ب���ا ئاكار‌و‬ ‫بیر‌وڕاكان���ت ئیجابی بێت‪ ،‬ئ���ەو پەیامەیان بۆ‬

‫بنێرە كە لە بونت‌و ڕێزگرتنت گرنگە لە ژیاندا‬ ‫بە س���ەپاندنی ڕێز بەسەر كەسانی تردا خۆت‬ ‫بناسێنە‪ ،‬بزانە هەر كردارێكی بەرامبەرەكەت‬ ‫كاردانەوەی هەست‌و بیری ناخی تۆیە‪.‬‬ ‫‪ -7‬جێبەجێكردنی ئەو كارانەی پێتخۆش‬ ‫نیی���ە ڕەت بك���ەرەوە‌و ب���ە زۆر هیچ كارێك‬ ‫مەكە‪ ،‬پێویسته‌ سەرنجی خۆت بە ڕاشكاوانە‬ ‫بڵێی‪ ،‬بەبێ برینداركردنی كەسانی تر‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بوون���ی خ���ۆت بپارێزە‌و بەرگ���ری لە مافی‬ ‫خۆت بكە لە دەربڕیندا‪.‬‬ ‫‪ -8‬دەوروبەرت ڕابهێنە لەسەر ڕێزگرتنی‬ ‫كارەكانت‪ ،‬كاتی ئیش بێت‪ ،‬یا ئیس���راحەت‪،‬‬ ‫یان هەر كاتێكی تر ئەگەر لە كاتی کاركردندا‬ ‫پێویس���تت بە پش���وودان بوو‪ ،‬مەیەڵە كەس‬ ‫لێت تێكب���دات‪ ،‬چونكە ڕێزگرتنی كاتەكانت‬ ‫ڕێزگرتنی خۆتە كە ئەمەش هەستی شانازی‬ ‫لە ناختدا دروس���تدەكات‪ ،‬هەستی ڕێزگرتن‬ ‫لەالی بەرامبەرەكەشت دروست دەكات‪.‬‬ ‫‪ -9‬ب���ە زۆری ك���ەس خو‌ونەری���ت‌و‬ ‫قەناعەتەكان���ت مەگ���ۆڕە‌و مەهێڵ���ە كەس‬ ‫خوونەریتی ت���ازەت بۆ دابڕێژێ‪ ،‬كە لەگەڵ‬ ‫ئامانجەكانی تردا یەك ناگرێتەوە‪.‬‬ ‫‪ -10‬خۆت بڕیاری خۆت بدە‪ ،‬ش���ەرمەزار‬ ‫مەبە لەوەی كە پرس‌وڕا بە كەسانی شارەزا‬ ‫بكەیت‪ ،‬بەاڵم بڕیاری كۆتایی بۆ خۆت بێت‬ ‫چۆن ب���ۆت گونجا بە خێرای���ی بڕیارەكانت‬ ‫جێبەج���ێ بك���ە‪ ،‬چونكە ڕاڕای���ی باش نییە‬ ‫زیانت پێدەگەیەنێ‪.‬‬

‫‪ -11‬كەس���ێكی یەك الكەرەوە بە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫كاتێك���ی دیاریك���راوت دان���ا بۆ ش���تێك بۆ‬ ‫بەرامبەرەك���ەت‪ ،‬ئەوا بیبەرە س���ەر‪ ،‬مەگەر‬ ‫ڕوداوێك بەسەرت بێت كە دوورتخاتەوە لەو‬ ‫ئیشە‪.‬‬ ‫‪ -12‬ك���ەس ل���ە تواناكان���ت‪ ،‬مەخ���ەرە‬ ‫گومان���ەوە ب���ا هەس���ت نەك���ەن‪ ،‬الوازی���ت‬ ‫ب���ەردەوام توانای خۆت دەربخە‪ ،‬هەرچەندە‬ ‫كارەكە قورس بێت‪ ،‬مەڵ ‌ێ ناتوانم ش���انازی‬ ‫بەخۆت���ەوە بك���ە‪ ،‬بەدانای���ی‌و خۆبەك���ەم‬ ‫زانیینەوە ستایشی خۆت بكە‪ ،‬بۆ نمونە بڵێ‬ ‫من لەو كارەدا دەستڕەنگینم‪ ،‬بە ویستی خوا‬ ‫ئیشێكی باش پێشكەش دەكەم‪.‬‬ ‫‪ -13‬س���وربە لەس���ەر بەرگریك���ردن ل���ە‬ ‫ماف���ی خ���ۆت‪ ،‬چونكە دەس���ت هەڵگرتن لە‬ ‫ماف لێكدانەوەیەكی خراپە بۆ ڕێزی خۆت‪،‬‬ ‫لەبەرئەوە بە ڕەوش���تی ژیرانە داوای مافی‬ ‫خ���ۆت بكە‪ ،‬چونك���ە بەڕێ���زەوە داواكردنی‬ ‫ماف هی���چ عەیبەیەكی تیانی���ە‌و لەوانەیە‬ ‫بەرامبەرەكەم���ان بەب���ێ مەبەس���ت ماف���ی‬ ‫ئێمەیان لەبیرچوبێت‪.‬‬ ‫‪ -14‬ش���تە س���ەرەكییەكانت دیاری بكە‌و‬ ‫لەبەرچاوت دایبنێ‌و كارەكانت یەك لەدوای‬ ‫ی���ەك ب���ە ئەنج���ام بگەیەن���ە‪ ،‬بەڵینەكانت‬ ‫هەرچۆنێك بێت بەجێی بێنە ڕێزیان بگرە‪،‬‬ ‫چونك���ە دەبێتە هۆی ڕێز‌و متمانەی زیاتری‬ ‫خۆت‪ ،‬گۆڕینی قەناعەتی هەڵە عەیب نییە‬ ‫ئەوە هەڵەیە كە داوای لێبوردن نەكەی‪.‬‬

‫ئامینە سعید‬

‫ئەتەكێتی‬ ‫كەسێتی بەهێز‬ ‫‪ 20‬ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫چیرۆك‬

‫كچێكی‬ ‫فیداكار‬ ‫و‪ :‬لە فارسییەوە‬ ‫شیالن عبدالغفار‬

‫خێزان���م ب���ە دەنگ���ی ب���ەرز بانگیك���ردم‪:‬‬ ‫تاك���ەی ئەتەوێ س���ەر دانەوێنیت بەس���ەر ئەو‬ ‫ڕۆژنامانەوە‪ ،‬دەكرێ‌ بێیت‌و بە كچە جوانەكەت‬ ‫بڵێی نانەكەت بخۆ‪.‬‬ ‫ڕۆژنامەك���ەم دان���ا‌و ڕۆیش���تم ب���ۆ الی���ان‪،‬‬ ‫تاق���ە كچەكەم چاوەكانی پڕ بووب���وون لە ئاو‪،‬‬ ‫چونكە حەزی لەو قاپە ش���یر برنجە نەبوو‪ ،‬كە‬ ‫لەبەردەمیدا دانرابوو‪.‬‬ ‫(ئاوا) كچێكی جوان‌و ش���یرین‪ ،‬هەروەها بە‬ ‫بەراورد ب���ە هاوتەمەنی خۆی زۆر زیرەك بوو‪،‬‬ ‫كۆكەیەك���م كرد‌و قوڕگم پاكك���ردەوە‌و قاپەكەم‬ ‫هەڵگ���رت‌و وت���م‪ :‬بۆچی چەند دان���ە كەوچكی‬ ‫گ���ەورە‌و ب���اش ناخ���ۆی‪ ،‬تەنه���ا لەب���ەر بابە‬ ‫گیانت‪ ،‬ئاوا كەم ‌ێ نەرمی پیش���اندا‌و بە پش���تی‬ ‫دەس���تی فرمێسكەكانی س���ڕی‌و وتی‪ :‬باشە بابە‬ ‫گی���ان‪ ،‬تەنها لەبەر خاتری تۆ‪ ،‬نەك چەند دانە‬ ‫هەمووی ئەخۆم‪ ،‬بەاڵم ئەبێ تۆ‪ ،....‬ئاوا بێدەنگ‬ ‫بوو‪.‬‬ ‫باب���ە ئەگ���ەر من ئەم هەموو ش���یر برنجە‬ ‫بخۆم‪ ،‬هەرچی بمەوێ بۆم ئەكەی؟‬ ‫دەس���تە بچوكەكانی كچەكەم���م كە بۆ الی‬ ‫من���ەوە درێ���ژی كردب���وو گرتم‌و وت���م‪ :‬بەڵێن‬ ‫دەدەم‪ ،‬دوای���ی دەس���تمان بە دەس���تی یەكدا دا‌و‬ ‫بەڵێنمان دا‪.‬‬ ‫بێئ���اگا بەڵێنمدا وت���م (ئاوا)گی���ان‪ ،‬نابێت‬ ‫داوای كڕین���ی كۆمپیوته‌ر‪ ،‬یا ش���تێكی گرانبەها‬ ‫بكەیت‪ ،‬باوكت ئەوەندە پارەی نییە باشە؟‬ ‫(ئ���اوا) وتی‪ :‬نا بابەگیان من هیچ ش���تێكی‬ ‫گرانبەهام ناوێت‪.‬‬

‫زۆر بەناڕەحەت���ی‌و نابەدڵی���ەوە‪ ،‬هەم���وو‬ ‫شیربرنجەكەی خوارد‪.‬‬ ‫منی���ش زۆر توڕەب���ووم لە دەس���تی دایكم‌و‬ ‫خێزان���م ك���ە خواردنێك���ی وا دروس���ت دەكەن‬ ‫مناڵەكە حەزی لێ نییە‪.‬‬ ‫كاتێك تەواو بوو‪ ،‬ڕووی تێكردم‌و چاوەكانی‬ ‫لە چاوەڕوانیدا غەرق بووبوو‪.‬‬ ‫هەموومان چاوەڕێی قسەكەی (ئاوا) بوین‪ ،‬ئەو‬ ‫وتی‪ :‬باوكە دەمەوێت سەرم بتاشیت‪ ،‬هەر ئەمڕۆ‪.‬‬ ‫ژنەك���ەم قیژاندی‌و وتی‪ :‬ترس���ناكە كچێكی‬ ‫بچوك سەری بتاش���ێ‪ ،‬دایكم بە دەنگێكی بەرز‬ ‫وت���ی‪ :‬كەلت���وری ئێمە بەه���ۆی ئ���ەم بەرنامە‬ ‫تەلەفزیۆنیان���ەوە خەریكە لەن���او دەچێ‪ ،‬وتم‪:‬‬ ‫(ئ���اوا) خۆشەویس���تەكەم‪ ،‬بۆ ش���تێكی تر داوا‬ ‫ناكەیت‪ ،‬ئێمە بە بینینی س���ەری تاش���راوی تۆ‬ ‫خەمبار دەبین‪ ،‬تكایە لە هەستی ئێمە تێبگە‪.‬‬ ‫هەوڵم���دا تكای لێبك���ەم‪( ،‬ئ���اوا) وتی بابە‬ ‫بینیتان خواردنی ئەو شیربرنجە بۆ من چەند‬ ‫ناخۆش���بوو‪( ،‬ئاوا) ئەگری���ا‌و ئەیوت تۆ بەڵێنت‬ ‫پێ���دام‪ ،‬هەرچی���م بوێ���ت ب���ۆم بكەیت ئێس���تا‬ ‫دەتەوێت بەڵێنەكەت بشكێنی؟‬ ‫ئێس���تا ئیت���ر كەوتب���ووە س���ەرمن ك���ە‬ ‫بیس���ەلمێنم پی���او‌و بەڵێنی���ان وت���ووە‪ ،‬دایكم‌و‬ ‫ژنەكەم هاواریانكرد بۆ مەگەر شێت بووی‪.‬‬ ‫ئ���اوا ئارەزووەكەی تۆ جێبەجێ دەكەم‪ ،‬ئاوا‬ ‫بە سەرە تاشراوەكەیەوە دەم‌وچاوێكی خڕ‌و دوو‬ ‫چ���اوی گەورە‌و جوان���ی پەیداكردب���وو‪ .‬بەیانی‬ ‫ڕۆژی دووش���ەممە (ئاوا)م برد ب���ۆ قوتابخانە‪،‬‬ ‫بینین���ی كچ���ە سەرتاش���راوەكەی م���ن ل���ە ناو‬

‫قوتابیەكانی تردا جێگەی سەرنج‌و تێڕامان بوو‪.‬‬ ‫(ئاوا) ئاوڕێكی بۆ دامەوە‌و دەستی بۆ جواڵندم‌و‬ ‫منیش دەستێكم بۆ بەرزكردەوە‌و زەردەخەنەیەكم‬ ‫ب����ۆ كرد‪ ،‬هەر لەو س����اتەدا كوڕێك لە ئۆتۆمبێلێك‬ ‫داب����ەزی‌و بەدەنگ����ی ب����ەرز ه����اواری ك����رد (ئاوا)‪،‬‬ ‫ڕاوەس����تە تا من دێم‪ ..‬ئەو ش����تەی كە بووە هۆی‬ ‫سەرس����وڕمانی من بینینی س����ەری بێ مووی ئەو‬ ‫ك����وڕە مناڵە ب����وو‪ ،‬بیرم كردەوە ك����ە هۆكارەكەی‬ ‫ئەمە بوو‪ ..‬ئەو ئافرەتەی كە لە ئۆتۆمبیلەكە هاتە‬ ‫خوارەوە بێئەوەی خۆی بناس����ێنێ‪ ،‬وتی‪ :‬كچەكەی‬ ‫تۆ (ئاوا) بەڕاستی ناوازە‌و دەگمەنە‪..‬‬ ‫پاشان وتی‪ :‬ئەو كوڕەی كە لەگەڵ كچەكەی‬ ‫تۆدایە ئەوە مناڵی منە‪ ،‬ئەو شێرپەنجەی خوێنی‬ ‫هەی���ە‪ ،‬ژنەكە دڵی پڕبوو بوو‪ ،‬تۆزێك وەس���تاو‬ ‫بە هەنس���كدانەوە وتی‪ :‬تەواوی مانگی پیش���وو‬ ‫(هەریش) نەیتوانی بێت بۆ قوتابخانە‪ ،‬بەهۆی‬ ‫بەكارهێنان���ی دەرمان���ی كیمیاویی���ەوە‪ ،‬هەموو‬ ‫موی سەری لە دەست دا‪ ،‬نەیدەویست بێتەوە بۆ‬ ‫قوتابخانە‪ ،‬ئاخر ئەترسا كە هاوڕێكانی گاڵتەی‬ ‫پێبك���ەن (ئ���اوا) هەفتەی پێش���وو وەعدی پێدا‬ ‫كەوا چارەس���ەری ئازاردانی هاوڕێكانی بۆبكات‪،‬‬ ‫تەنان���ەت باوەڕیش���مان نەدەكرد ك���ە ئەو قژە‬ ‫جوانەك���ەی بكات بە فیدای كوڕەكەی من‪ ،‬كاكە‬ ‫ئێوە‪ ،‬تۆ‌و خێزانت لە بەندە خۆشەویس���تەكانی‬ ‫خ���ودان‪ ،‬كە كچێك���ی وا ڕۆح گەورەت���ان هەیە‬ ‫لە ش���وێنی خۆمدا وش���كبووم‌و دەستم كرد بە‬ ‫گریان‪ ،‬فریشتە بچكۆلەكەی من تۆ فێرت كردم‌و‬ ‫تێتگەیان���دم كە فی���داکاری ڕاس���تەقینە مانای‬ ‫چییه‌!‬ ‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك ‪21‬‬


‫کۆمه‌ڵگای‬ ‫پزیشکی خێرخوازی‬ ‫کوردستان‬

‫کۆمه‌ڵگاکه‌مان پێکهاتوو ‌ه له‌م به‌شانه‌‪:‬‬ ‫ پسپۆڕی مێشک‌و ده‌مار‬‫ پسپۆڕی هه‌ناوی‌و دڵ‬‫ پسپۆڕی ژنان‌و منداڵبوون‬‫ پسپۆڕی مندااڵن‬‫ پسپۆڕی شکاوی‬‫ پسپۆڕی پێست‬‫‪ -‬پسپۆڕی ددان‬

‫‪%50‬‬ ‫داشكاندن بۆ‬ ‫نەخۆشەكان‬ ‫دەكات‬

‫ پزیشکی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ‌و سنگ‌و بۆرییه‌کانی خوێن‪.‬‬‫ته‌داوی‪ -‬تاقیگه‌‪ -‬ده‌رمانخانه‌‪ -‬هێڵکاری دڵ‪ -‬تیشک‌و سۆنار‪.‬‬

‫ناونیشان‪ :‬سلێمانی – هەواری تازە‪ ،‬بەرامبەر چێشتخانەی كریستاڵ – ته‌له‌فۆن‪0748614503 :‬‬


‫ناونیشانی پۆشاكی نزا‬ ‫سلێمانی‪ -‬شه‌قامی ‪ 30‬مەتری‪ -‬هەواری تازە‪ -‬نزیك مزگەوتی نەقشبەندی‬ ‫ته‌له‌فۆن‪07701578832 - 07701561887 :‬‬

‫جوانی كااڵ و هەرزانی لە نرخدا‬

‫کوتاڵفرۆشی نزا‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫سوهەیلە حەمە ڕەشید‬

‫کلتوری لێدان له‌الیه‌ن دایبابه‌وه‌‬ ‫كلتوری لێدان بەڕادەیەكی زۆر لە نێو‬ ‫كۆمەڵگەی كوردیدا ڕەگی چووەتە خوارەوە‌و‬ ‫ك��اری زۆری دەوێ��ت بۆ بنبڕكردنی‪ ،‬هیچ‬ ‫چین‌و توێژێك نابینیتەوە لە كوردستاندا‬ ‫مەگەر ئەوەی بەر زەبری لێدان كەوتبێت‪،‬‬ ‫مناڵ لە ژێر لێدانی دایباب دەنوزێتەوە‪،‬‬ ‫دای �ك‌و ب��اوك لە الی��ەن مناڵی نالەبارەوە‪،‬‬ ‫ژن بەدەست پیاو‌و بە پێچەوانەوە‪ ،‬قوتابی‬ ‫لەالیەن مامۆستا‪ ،‬مامۆستا بەدەست قوتابی‬ ‫س��ەرش��ێ��ت‪ ،‬ت��ەن��ان��ەت ل��ەم ك��وردس��ت��ان��ەدا‬ ‫ل��ێ��دان ب��ۆ خ���اوەن پێداویستی تایبەت‌و‬ ‫كەم ئەندامیش ئاساییە‪ ،‬تابێینە خوارەوە‬ ‫دەبینین ك��ەس لە لێدان نابوردرێت‪ ،‬لە‬ ‫بیرمە قوتابی سەرەتایی بوم مامۆستای‬ ‫‪ 24‬ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬

‫بیركاری هەڵیساندم‪ ،‬پرسیارێكم شیكار كرد‬ ‫زللەیەكی مزری پیاكێشام‪ ،‬وتم مامۆستا خۆ‬ ‫زانیم؟ وتی‪ :‬با بیرت نەچێتەوە‪ .‬بەداخەوە‬ ‫ڕاس��ت��ەوخ��ۆ بیرم چ��وی��ەوە‪ ،‬تەنانەت بێ‬ ‫زمانان‌و ئاژەاڵنیش ڕزگارنەبون چەندین‬ ‫جار بە نوزەی مەزڵومانەی سەگ‌و پشیلە‬ ‫بەئاگا هاتوین‪ ،‬كە لێدان ك��راون لەالیەن‬ ‫منااڵنی چەقاوەسوو سیفەت دڕندە (وەك‬ ‫كاك ئەحمەدی موفتی زادە دەڵێت)‪.‬‬ ‫ئەم زۆری لێدانە‌و دووب��ارەب��ون��ەوەی‬ ‫كارەساتی گ��ەورە دەخوڵقێنێت‌و وام��ان‬ ‫ل��ێ��دەك��ات (ئ��ەگ��ەر ت��ا ئێستا وام���ان لێ‬ ‫نەهاتبێت) ببینە گەلێگی بێبەزەیی‌و‬ ‫دڕندە سیفەت‪.‬‬

‫ئەوەی لێرەدا مەبەستمە باسی لێوە بكەم‬ ‫لێدانی مناڵە لەالیەن دایك‌و باوكەوە‪ ،‬هیچ‬ ‫كەس نكوڵی لەوە ناكات كە پەروەردەكردنی‬ ‫منداڵ ئەركێكی گەورە‌و گرنگە‪ ،‬پێویستی‬ ‫بە وردەكاری‌و هونەر‌و سەلیقە‌و شارەزایی‬ ‫هەیە لەالیەن دایبابەكانەوە‪ ،‬بە تایبەت‬ ‫دایكان دەبێت بزانن چ جۆرە پەروەردەیەك‬ ‫هەڵدەبژێرن بۆ منداڵەكانیان‪ ،‬پێویستە‬ ‫شارەزابن بە قۆناغە جیاوازەكانی مناڵ‌و‬ ‫تایبەتمەندی هەر قۆناغێك بزانن لەگەڵ‬ ‫چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵیان‪ ،‬لێدان وەك‬ ‫ف��ارس دەڵێت‪ :‬خوێی ژیانە (كتك نمكی‬ ‫زندگیست)‪ ،‬شارەزایانی بواری پەروەردە لە‬ ‫كۆندا لێدانیان بە گرنگ زانیوە‌و زانایانی‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫ئ��ەم��ڕۆش ڕەدی دەك���ەن���ەوە ب��ە هەموو‬ ‫شێوازێك‪ ،‬ئ��ەوەی گرنگە ئ��ەوەی��ە كە لە‬ ‫كۆمەڵگەی ئێمەدا لێدانی مناڵ زۆر ئاساییە‌و‬ ‫دایباب ئازادن لەوەی بەپێی میزاجی خۆیان‬ ‫هەڵسوكەوتی لەگەڵ بكەن‪ ،‬ئاساییترین‬ ‫كاردانەوە‌و پەرچەكرداری دایك لە بەرامبەر‬ ‫ڕەفتارێكی ناپەسەندی مناڵەكەی لێدانیەتی‪.‬‬ ‫بۆ ڕەوای���ی ل��ێ��دان‌و ن��اڕەوای��ی پێویستە‬ ‫كۆمەڵێك پرسیار بكەین‪ :‬ئایا لێدانی منداڵ‬ ‫پ��ەروەردەی��ی �ە‌و سلوكە خراپەكانی ڕاس��ت‬ ‫دەكاتەوە؟ ئایا دەزانن منداڵ لە چ تەمەنێكدا‬ ‫ڕێگا دراوە لێی بدرێت؟ ئایا دەزانن دەبێ لە‬ ‫كوێی منداڵ بدرێت؟ ئایا لە كاتی توڕەبوندا‬ ‫دان بە خۆتدا دەگری‌و لە منداڵەكەت نادەیت؟‬ ‫ئایا تا لە منداڵەكەت نەدەیت دڵت ئۆخژن‬ ‫ناگرێت؟ پاش لێدان پەشیمان دەبیتەوە؟‬ ‫م���ن���داڵ ت��ات��ەم��ەن��ی دەس�����اڵ بەهیچ‬ ‫ش��ێ��وەی��ەك نابێت لێی ب��درێ��ت‪ ،‬ب��ە پێی‬ ‫ف��ەرم��ودەی پێغەمبەر (س�ڵاوی خ��وای لی‬ ‫بێت)‪ ،‬پێش ئەو تەمەنە منداڵ بەردەوام بە‬ ‫قسە بۆكردن‌و شیكردنەوەی چەمك‌و كردارە‬ ‫دروست‌و نادروستەكان ئاگادار دەكرێتەوە‬ ‫بە زمانێك كە لێی تێبگات‪ ،‬ئێمە خاوەن‬ ‫پەیامین‌و زۆرجاریش شانازی پێوە دەكەین‌و‬ ‫خۆمان بە سەرفرازو سەركەوتوو دەزانین‬ ‫لە كاتێكدا سەركەوتویمان ئەو كاتەیە واز‬ ‫لە ئیدیعا بێنین‌و ئەوەی لە پەیامەكەماندا‬ ‫ه��ات��ووە ل��ەس��ەر ئ���ەرزی واق��ی��ع��دا بەجێی‬ ‫بێنین‪ ،‬زۆر دەزانین بەاڵم كەمی دەكەین‬ ‫بە ڕەف��ت��ار‪ ،‬بۆ نمونە ئ��ەم فەرمودەیەی‬ ‫پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) چەندین‬ ‫ب��ن��ەم��ای پ���ەروەردەی���ی ج��وان��ی تێدایە‌و‬ ‫چ��ەن��دەه��ا ج��اری��ش بیستومانە‪ ،‬ڕەنگە‬ ‫الئیرادی لەبەرمان كردبێت‪ ،‬بەاڵم واتاكەی‬ ‫لە پەروەردەكردنی منداڵەكانمان بەرجەستە‬ ‫ناكەین‪ ،‬دەفەرموێت‪( :‬مروا أوالدكم بالصالة‬ ‫وهم أبنا‌ء سبع سنین‪ ،‬واضربوهم علیها‬ ‫وه��م أبنا‌ء ع��ش��ر‪ .)....‬خۆ ئاشكرایە نوێژ‬ ‫گ��ەورەت��ری�ن‌و پیرۆزترین ك��ارە‪ ،‬بۆ ئەوە‬ ‫دروست نەبێ لە منداڵ بدرێت ئەوە هەر‬ ‫ئاكار‌و سلوكێك لە پێشترە بۆ ئەوەی منداڵ‬ ‫لێی نەدرێت‪ ،‬تا تەمەنی دەساڵی منداڵ‬ ‫تەنها دەبێت ئاگادار بكرێتەوە‌و نابێ دایباب‬ ‫لە دووبارەكردنەوەی ئەمرو نەهیەكانیان‌و‬ ‫ڕونكردنەوەیان بۆ مناڵەكانیان لەو تەمەنەدا‬ ‫بێزار بن‪ ،‬چونكە مناڵ پێویستی پێی هەیە‪،‬‬ ‫لە فەرمودەكەوە ئاشكرا دیارە ماوەی سێ‬ ‫ساڵ دان��راوە تا مناڵ ڕادێ لەسەر ئەوەی‬

‫كە لە ڕۆژێكدا پێنج نوێژی لەسەر پێویست‬ ‫ك���راوە‪ ،‬ل��ەم م��اوەی��ەدا ڕۆژی پێنج جار‬ ‫منداڵ ئاگادار دەكرێتەوە لە ئەنجامدانی‬ ‫نوێژ‪ ،‬ئایا دەزانن چەند جار ئەم فەرمانە‬ ‫دووب��ارە دەكرێتەوە؟ ‪5475‬ج��ار ژمارەیەكی‬ ‫زۆرە؟ كەواتە ئارامگرتن زۆر گرنگە لە‬ ‫پ����ەروەردەدا‪ .‬ئەگەر مناڵ ل��ەو قۆناغەدا‬ ‫پاش ئاگاداركردنەوەیەكی زۆر بەردەوام بوو‬ ‫لەسەر كردارێكی ناپەسەند‪ ،‬ئەوا ڕێگای تر‬ ‫هەیە بێجگە لە لێدان كە زانایانی پەروەردە‌و‬ ‫دەرونزانی ئاماژەیان بۆ ك��ردووە‪ ،‬وەك بە‬ ‫مناڵەكە بوترێت كە ئ��ازارت��ان داوە بەو‬ ‫كردارەی‌و بێتاقەتی خۆتانیان بۆ دەرببڕن‪،‬‬ ‫ب��ەوە ئ��ەوان ناڕەحەت دەب��ن ب��ەوەی ئێوە‬ ‫ناڕەحەتی ببینن‪ ،‬یاخود مەحرومی بكەن‬ ‫لەو شتەی ئەو حەزی لێیەتی‪ ،‬یاخود بۆ‬ ‫چەند دەقیقەیەك لەگەڵی مەدوێن‌و وەاڵمی‬ ‫م��ەدەن��ەوە‪ ...‬ئ��ەوەش زۆر گرنگە كە مناڵ‬ ‫بزانێت هۆكاری ئەو هەڵوێستانەتان چیە‪،‬‬ ‫نەك ئەوەی سزای بدەیت‪ ،‬بەاڵم مناڵەكەت‬ ‫نەزانێت بۆ وای لەگەڵ دەكرێت؟‬ ‫بەڵگەی تریش هەیە كە لێدان نادروستە‬ ‫خ��وای گ��ەورە لە (س��ورەت��ی النسا‌ء) باس‬ ‫ل��ەوە دەك���ات ئ��ەگ��ەر ئ��اف��رەت��ان دەستیان‬ ‫دای��ە الدان‌و سەركەشی لە نێو خێزاندا‪،‬‬ ‫ئەوا مێردەكەی دەبێت ئاگاداری بكاتەوەو‬ ‫هەوڵی ڕاستكردنەوەی بدات‪ ،‬ئەگەر سودی‬ ‫نەبوو ئەوا سزای دەرون �ی‌و پشت تێكردن‬ ‫ئ����ەوەش ب��ێ��ك��ەڵ��ك ب���وو‪ ،‬ئ���ەو ك���ات ب��ۆی‬ ‫هەیە لێی بدات بە شێوازێك شوێنەواری‬ ‫بەسەر جەستەیەوە دەرن��ەك��ەوێ�ت‌و هیچ‬ ‫ئەندامێكیشی نەشكێت‪ ،‬دەزانین ئافرەت‬ ‫خاوەن عەقڵە‌و ئەوەی دەیكات لە نەزانینەوە‬ ‫نییە‪ ،‬بەڵكو سەركەشییە خۆ منااڵن زۆرێك‬ ‫ل��ە هەڵەكانیان ل��ە ن��ەزان��ی��ەوەی��ە‪ ،‬ئیدی‬ ‫چ��ۆن ڕەوای���ە ل��ەو تەمەنە بچوكەدا لێی‬ ‫بدرێت‪ ،‬كە بەداخەوە چەندەها دایكمان‬ ‫هەیە مناڵەكانیان لە مانگەكانی سەرەتای‬ ‫تەمەنیان چێژی لێدانەكانیان ك��ردووە‌و‬ ‫لەسەر بچوكترین كار بەسەر مناڵەكانیاندا‬ ‫ه���اوار دەك���ەن‌و زرم��ەی��ان لێهەڵدەسەنن‪،‬‬ ‫كاتێكیش عەصابیان سارد دەبێتەوە تێر‬ ‫ماچیان دەكەن‌و قسە بە خۆیان دەڵێن‪ ،‬هەتا‬ ‫هەندێجار دەگرین‪ ،‬ب��ەاڵم دڵنیابن سودی‬ ‫نیە‌و كاریگەری خراپی لێدان كاری خۆی‬ ‫دەكات‌و تۆش ستەمت لە مناڵەكەت كردووە‪،‬‬ ‫ئەوەش بزانە پێش ئەوەی پرسیار لە مناڵ‬ ‫بكرێت سەبارەت بە دایك‌و باوك‪ ،‬پرسیار‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫لەوان دەكرێت سەبارەت بەمان‪ ،‬كەواتە هەر‬ ‫لێدانێكی مناڵ پێش تەمەنی دەساڵی زوڵمە‬ ‫لە منداڵ با خۆشتان بە خاوەن ماف بزانن‪،‬‬ ‫پاش ئەو تەمەنەش لە سنور تێبپەڕێت‬ ‫دی��س��ان ه��ەر ستەمكارییە‪ ،‬وەك��و جارێك‬ ‫كابرایەك هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلی‬ ‫الله علیە وسلم)و وتی‪ :‬كۆیلەیەكم هەیە‬ ‫زۆر لە قسەم دەردەچێت‪ ،‬منیش لێی ئەدەم‬ ‫ئایا بەمە تاوانبار دەبم؟ فەرموی‪ :‬ئەگەر‬ ‫ئ��ەن��دازەی لێدانەكەت لە سەرپێچیەكانی‬ ‫زیاتر بوو‪ ،‬ئەوا ستەمت لێكردووە‪ .‬هەركات‬ ‫لە سەرزەنشتكردنی مناڵەكەت پەشیمان‬ ‫بویتەوە ئەوە بزانە ئەو سەرزەنشتكردنە‬ ‫ه��ەڵ��ە ب�����ووە‌و ئ��ام��ان��ج��ی پ����ەروەردەی����ی‬ ‫نەپێكاوە‌و مناڵەكەشت سودی لێنابینێت‪،‬‬ ‫چونكە ئەو ئەوە تەنها بە تۆڵەسەندنەوە‬ ‫تێدەگات‌و لەگەڵی ڕادێ‪ ،‬بەبێئەوەی بیر لە‬ ‫باشكردنی هەڵسوكەوتی بكاتەوە‪ ،‬چونكە‬ ‫سەرزەنشتكردن بە بەرچاوڕونی‌و لە كاتێك‬ ‫كە توڕەنیت پەشیمانی نییە‪ ،‬چونكە بۆ‬ ‫بەرژەوەندی مناڵ‌و پەروەردەكردنیەتی‪.‬‬ ‫لە پ��اش تەمەنی دەساڵیش دایباب بە‬ ‫تەواوی دەستكراوە نابن‌و بتوانن بە میزاجی‬ ‫خۆیان لە مناڵ بدەن‪ ،‬وەك نمونەكەی سەرەوە‬ ‫نابێ لە سنور تێپەڕێت‪ ،‬پاشان لە ئیسالمدا‬ ‫چەندین مەرج‌و قەید دانراوە‪ ،‬وەك ئەوەی‬ ‫نابێ لە دەم��وچ��او ب��درێ��ت‪ ،‬كە ب��ەداخ��ەوە‬ ‫زۆربەی دایكان‌و باوكان‪ ،‬وەك دەڵێن زللەی‬ ‫پۆلیسی بەكاردێنن‪ ،‬نابێ لێدان بە شێوازێك‬ ‫بێت ڕوشاندن‌و شكان دروست بكات‪...‬‬ ‫پێش كۆتایی دەپرسین‪ :‬ئایا ناكرێ بەبێ‬ ‫لێدان پەروەردەی مناڵ بكرێت؟ بۆنا؟ پێغەمبەری‬ ‫پێشەوا باشترین پێشەنگە‪ ،‬ئەو (درودی خوای‬ ‫لێ بێت) هەرگیز لە مناڵی ن��ەداوە‪ ،‬چ مناڵی‬ ‫خۆی‪ ،‬یان كەسی تر‪ ،‬ئەوەتا (ئەنەس) (خوا‬ ‫لێی ڕازێ بێت) دە ساڵ لە خزمەتیدا بووە‪،‬‬ ‫هەرگیز لێی ن��ەداوە‌و سەرزەنشتی ئەوانەشی‬ ‫ك��ردووە ویستویانە لێی توڕەبن‪ ،‬ئەمە ئەوە‬ ‫دەگەیەنێت كە بە بێ لێدانیش دەكرێ مناڵ‬ ‫پەروەردە بكرێت بە باشترین شێوە‪.‬‬ ‫دایبابانی خۆشەویست‪ ،‬ڕەنگە لە ڕابردودا‬ ‫ئ��ێ��وە دای����ك‌و ب��اوك��ت��ان ل��ێ��ی��ان داب����ن‪ ،‬ب��ەاڵم‬ ‫مناڵەكانتان مەكەن بە قۆچی قوربانی‪ ،‬چونكە‬ ‫ئەوانیش لێدانەكانتان دەبەخشنە ڕۆڵەكانیان‪،‬‬ ‫لە داهاتودا‌و دەرەنجام زەب�ر‌و زەن�گ‌و لێدان‬ ‫دەبێتە كلتورێكی نەگۆڕ‪ .‬با بە دەستەكانمان‬ ‫نەوازشی مناڵەكانمان بكەین‌و دەستی میهرەبانی‬ ‫دایك نەبێتە كوتەكی بەئازار بۆ مناڵەكانیان‪.‬‬ ‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك ‪25‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫ئایا ئێمەی موسوڵمان‬ ‫پێویستمان بە شارەزابونی‬ ‫پەروەردەی سێكسی هەیە؟‬ ‫بە نەخێر وەاڵمی خۆت بدەیتەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئ���ەوەی منی گەیاندە نوس���ینی ئەم بابەتە‬ ‫كۆمەڵ���ێ پرس���یاری جۆراوج���ۆری دایكان‌و‬ ‫خوش���كان‌و قوتابییەكان‌و منداڵەكانی خۆم‬ ‫بوو‪ ،‬كە منیش بە گرنگ س���ەیری بابەتەكە‬ ‫بك���ەم‪ ،‬تابتوان���م وەاڵم���ی ئەو پرس���یارانە‬ ‫ڕوون بكەمەوە‪ ،‬لەوانەیە زۆرێك لە خەڵكی‬ ‫بۆچون���ی جی���اوازی هەبێت س���ەبارەت بەم‬ ‫بابەتە‪ ،‬چونكە بابەتەكە لەوانەیە سەرنجت‬ ‫ڕابكێش���ێ بۆئەوەی كە ل���ە دەرونتدا هەیە‌و‬ ‫لەوانەی���ە ده‌روازه‌ی (بەڵ���ێ) بكەم���ەوە بۆ‬ ‫خوێن���ەران‪ ،‬چونكە كۆمەڵگا ل���ە تاكەكان‌و‬ ‫خێزانەكان بەرهەم دێت‪ ،‬گرنگترین بەش���ی‬ ‫گۆمەڵگاش گەنجان‌و الوانن‪ ،‬كە پێویستە بە‬ ‫هەموومان بەشێوەیەكی جوان پەروەردەیان‬ ‫بكەین‪ ،‬ت���ا نەكەونە ناو زەل���كاوی ئارەزوو‬ ‫پەرس���تی‌و بێهۆش���ی‌و بێئاگای���ی‪ ،‬ل���ە بەها‬ ‫ڕەوش���تیە جوانەكانی ئیس�ل�ام‪ ،‬ئەمە چەند‬

‫پەروین غفور‬ ‫‪ 26‬ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬

‫پرس���یارێكە ك���ە لێ���م ك���راوە‪ ،‬دەیخەم���ە‬ ‫بەردەستی ئێوە بزانم وەاڵمتان چیە بۆی‪.‬‬ ‫* قوتابی���ەك دەڵێ���ت‪ :‬ئێم���ە دوو‬ ‫هاوڕێ���ی كچی���ن ل���ە قوتابخان���ە‪ ،‬زۆر‬ ‫یەكترمان خۆش���دەوێت تا ئەو ئەندازەیەی‬ ‫وەك خۆشەویس���تی ژن‌ومێ���رد‪ ،‬ئای���ا ئ���ەم‬ ‫خۆشەویستیە دروستە؟‬ ‫*م���ن قوتابی���م لە پۆل���ی (‪ )11‬وێژەیی‪،‬‬ ‫زۆر ح���ەز ل���ە هاوس���ەرگیری دەك���ەم‪ ،‬ئایا‬ ‫پەیوەندی���م لەگەڵ كوڕێ���ك هەبێت‪ ،‬كار لە‬ ‫خوێندنم ناكات‪ ،‬چونكە هەمیشە قسەكانی‬ ‫لەیادمە؟‬ ‫*دایكێ���ك وتی‪ :‬كچەك���ەم تەمەنی (‪)11‬‬ ‫س���اڵە دەڵی���ت‪ :‬دایە كە خاڵ���م دێت هەموو‬ ‫جارێ���ك ئەمكات���ە باوەش���ی‌و ئەم گوش���ێت‬ ‫بەخۆیەوە دەس���تم بۆ دینێ بۆچی وادەكات‪،‬‬ ‫دایك���ی دەڵ���ێ‪ :‬من بڕوام پێنەك���رد تا خۆم‬ ‫لێ حەش���اردان‌و بەجێمهێشتن زانیم ڕاست‬

‫دەكات‪.‬‬ ‫* دایكێكی دیک ‌ه دەڵێت‪ :‬من كچێكی (‪)10‬‬ ‫س���اڵ‌و كوڕێكی (‪)15‬ساڵم هەیە‪ ،‬زۆر هۆگری‬ ‫یەكن‪ ،‬بەاڵم كێشەكەم ئەوەیە زۆر یەكتریان‬ ‫خۆش���دەوێت‪ ،‬ب���اوەش ب���ە یەكدادەك���ەن‬ ‫هەرچەن���د دەڵێم‪ :‬كوڕم بەمجۆرە باش نیە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەو پەرچەك���رداری زۆرە‪ ،‬دەڵێ دایە‬ ‫خۆ خوشكمە‪.‬‬ ‫*خوش���كێك دەڵ���ێ كوڕەك���ەم تەمەنی‬ ‫(‪ )5‬س���اڵە ناهێڵێت م���ن‌و باوكی بە یەكەوە‬ ‫دابنیشین‪ ،‬یان بە یەكەوە بخەوین!‬ ‫*خوش���كێكی ت���ر دەڵێ���ت‪ :‬كاتێك خۆم‬ ‫دەگۆڕم كوڕەكەم سەیرم دەكات؟‬ ‫* منداڵێك پرس���یار ل���ە دایكی دەكات‪:‬‬ ‫دایە زینا چییە؟‬ ‫* دایكێ���ك دەڵێ���ت‪ :‬كاتێ���ک كچەك���ەم‬ ‫دەش���ۆم لە حەمام پرس���یار دەكات‌و دەڵێت‪:‬‬ ‫ئێمە چۆن دروس���ت بوی���ن‪ ،‬منداڵ چۆن لە‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫س���كی دایكدا دروست دەبێت‪ ،‬دوایی لە دایك‬ ‫دەبێت؟‬ ‫* كچێكی تەمەن (‪)20‬س���اڵ‪ ،‬دەپرس���ێ‬ ‫مامۆس���تا ئای���ا دەس���تپەڕ حەرام���ە؟ دەڵێ‬ ‫هاوڕێیەك���ی كچ���م زۆرخۆش���دەوێت‪ ،‬كاتێ‬ ‫ماچی یەكتر دەكەین‪ ،‬هەس���ت بە خۆش���ی‬ ‫دەكەم‪ ،‬ئایا گوناهباردەبم؟‬ ‫ئ����ەم پرس����یارانە‌و چەندی����ن پرس����یاری‬ ‫ت����ر دەكرێ����ت‪ ،‬ئایا ه����ەروا بەجێ����ی بهێڵین‪،‬‬ ‫ی����ان وەاڵم����ی ڕاس����ت‌و دروس����ت بدەینەوە‪،‬‬ ‫بۆئەوەی خوش����كان‌و نەوەكانیشمان بەرچاو‬ ‫ڕۆش����ن بكەین‪ ،‬لە ش����ێوازی ڕاست‌و دروستی‬ ‫پەروەردەی سێكسی‪ .‬دەبێ بزانین پەروەردەی‬ ‫جنس لە تەمەنێك بۆ تەمەنێكی تر جیاوازە‪،‬‬ ‫بۆیە زۆر گرنگە دایك‌و باوك چۆن قسەبكەن‬ ‫لەگەڵ منداڵەكانی����ان‪ ،‬لەم بوارەدا بە كورتی‬ ‫چەن����د خاڵێ����ك دەخەینە ڕوو ب����ۆ دایكان‌و‬ ‫باوكان‪ ،‬تابزانن چۆن ئەم بابەته‌یان بۆ ڕوون‬ ‫بكەنەوە‪ ،‬تا دووربكەونەوە لە هەڵس����وكەوتە‬ ‫هەڵەكان بەتایبەتی ئەوەی سەردەكێشێت بۆ‬ ‫ئەو كێشانەی كە پرسیاری لەسەر كراوە‪.‬‬ ‫‪ -1‬دای���ك‌و باوك دەتوانن ئەم بابەتە هەر لە‬ ‫منداڵییەوە بدەن بە گوێی منداڵەكانیاندا‪ ،‬لەسەر‬ ‫دروس���تبوون‌و گەش���ەكردنی (ئ���اژەڵ‌و پەلەوەر‌و‬ ‫ڕووەكەكان)‪ ،‬بە ش���ێوەیەكی س���ادە‌و س���اكار كە‬ ‫ئەوانیش وەك مرۆڤ زۆر دەبن‌و زیاد دەكەن‪.‬‬ ‫‪ -2‬دایك‌و باوك هەفتەی ڕۆژێ‌‪ ،‬یان شەو ‌ێ‬ ‫تەرخان بكەن بۆ ئەوەی لەگەڵ منداڵەكانیان‬ ‫دابنیش���ن‌و گو ‌ێ بۆ پرس���یارەكانیان بگرن‌و‬ ‫وەاڵمی ڕاس���ت‌و دروس���تیان بدەن���ەوە‪ ،‬یان‬ ‫خۆیان پرس���یار ل���ە منداڵەكانی���ان بكەن‌و‬ ‫بزانن ئەوان چی دەڵێن‪.‬‬ ‫‪ -3‬دایك‌و باوك پێویستە كتێب لەم بوارەدا‬ ‫بخوێننەوە‪ ،‬تا شارەزا بن‌و بتوانن ڕۆڵەكانیان‬ ‫ئاگادار بكەن بە شێوەیەكی ڕێك‌وپێك‪.‬‬ ‫‪ -4‬ل���ە قوتابخانەكان���دا زۆر گرنگی بەم‬ ‫الیەنە بدرێ���ت‌و ئاگاداری كوڕان‌و كچان بن‪،‬‬ ‫وانەیەكی تایبەت دابنرێ بۆ ئەم بابەتە‪.‬‬ ‫‪ -5‬ك���ۆڕی تایب���ەت بە گەنج���ان‌و الوان‬ ‫ببەس���ترێت‪ ،‬بۆ ش���ارەزابوون لە پرۆس���ەی‬ ‫هاوسەرگیری تا گەنجان نەكەونە هەڵەوە‪.‬‬ ‫‪ -6‬پیش���اندانی ئەو وێنانەی كە باس���ی‬ ‫دروس���تبوونی من���داڵ‌و گەش���ەكردن‌و ل���ە‬ ‫دایكبوون دەكات‪ .‬ش���ەرم نەكەی���ن لە كاتی‬ ‫باس���كردنی ئەم بابەت���ە‪ ،‬تا من���داڵ لێمان‬ ‫تێبگات‪.‬‬ ‫‪ -7‬دوور خستنەوەی هاوڕێی خراپ‪ ،‬یان‬ ‫ئەو كەس���انەی كە كاریگ���ەری خراپی هەیە‬

‫لەسەر منداڵەكەت‪ ،‬هەوڵ بدە با هاتووچۆ‌و‬ ‫پەیوەن���دی وردە وردە كەمبكرێت���ەوە‪ ،‬یان‬ ‫هەر نەمێنێ‪.‬‬ ‫‪ -8‬گوێگرت���ن بۆ كێش���ەی منداڵەكەت‌و‬ ‫پرس���یاركردن لەوەی ك���ێ‌ هاوڕێیەتی‪ ،‬چی‬ ‫دەكات خۆداگرتن ل���ەو مندااڵنەی كە كوڕ‌و‬ ‫كچن‪ ،‬تا بزان ‌ێ هەستیان چۆنە لەم بوارەدا‪.‬‬ ‫‪ -9‬غاف���ڵ نەكردن���ی من���داڵ ل���ە كاتی‬ ‫یاریكردندا‪ .‬یان كاتێ‌ دوان لە ژێر لێفەیەكدا‬ ‫خۆیان دەكەن بە خەوتوو‪.‬‬ ‫‪ -10‬بەجیا خەواندنی منداڵ‪ ،‬هەریەكەی‬ ‫لە ژووری خۆی‌و دوور لە ژووری دایك‌و باوك‪،‬‬ ‫ئەگەر دایك‌و باوك ئامۆژگاری منداڵەكانیان‬ ‫نەكەن هەرلە منداڵیەوە‪ ،‬باس���ی چۆنیەتی‬ ‫گەشەكردنی الشە‌و قۆناغەكانی گەورەبوون‌و‬ ‫نیشانەكانی هەرزەكاری بۆ نەكرێ‪ ‌،‬ئەوە لە‬ ‫ڕێگەی كەسانی ترەوە ئەم هەلە دەقۆزنەوە‌و‬ ‫بە هەڵە باسەكە دەدەن بە گوێی منداڵەكەدا‌و‬ ‫ب���ەرەو الدان دەیبەن‪ ،‬ت���اوای لێدێت منداڵ‬ ‫ئامادە نییە گوێ بگرێ بۆ ئامۆژگاری دایك‌و‬ ‫باوك‌و مامۆس���تا‪ ،‬هەرچەند باسكردنی ئەم‬ ‫بابەتە (جنس) ئاس���ان نییە لەوانەیە دایك‪،‬‬ ‫یان باوك‪ ،‬یان مامۆس���تا هەس���ت بە شەرم‬ ‫كردن بكات‪ ،‬لە كاتی باس���كردندا‪ ،‬بەاڵم زۆر‬ ‫گرنگە منداڵ بەش���ێوەیەكی ڕاست‌و دروست‬ ‫بابەتەك���ە وەربگرێ‌ ت���ا نەكەوێتە هەڵەوە‪.‬‬ ‫بۆ بەالتەوە ئاسانە باسكردنی ئەندامەكانی‬ ‫الش���ە‌و كۆئەندامەكان جگە ل���ە كۆئەندامی‬ ‫زاوزێ‌‪ .‬كە ئەم كۆئەندامە گرنگییەكی زۆری‬ ‫هەیە لە ژیانی كوڕ‌و كچ دا‪.‬‬ ‫ب���ا ئێم���ە ل���ە الیەن���ی زانس���تی‌و‬ ‫شەرعیەكەیەوە بچینە ناو بابەتەكە‪ ،‬چونكە‬ ‫دینی ئیس�ل�ام دینێكی ناوەندە نە بەڕەهای‬ ‫باسی جنس دەكات‪ ،‬تا خەڵكی بێ شەرم بێ‌‌و‬ ‫گو ‌ێ بە دین نەدات لەم بوارەدا‪ ،‬وە نە خەفە‬ ‫(كەبت)یش���ی دەكات‪ ،‬ت���ا هی���چ لەبارەیەوە‬ ‫نەزانین‪ ،‬وه‌نه‌باس���كردنی بە عەیبە بزانین‪،‬‬ ‫بەڵكو سروش���تی مرۆڤەكان وا دەخوازێ‌ كە‬ ‫هەمووكەس ئ���اگای لە هەموو ئەندامەكانی‬ ‫جه‌س���ته‌ی بێ���ت‪ ،‬بۆئ���ەوەی نەكەوێتە ناو‬ ‫تاوان‌و گوناهەوە‪ ،‬چۆن دەزانی دزی حەرامە‪،‬‬ ‫دەب��� ‌ێ بزانی���ن‌و ب���ۆ منداڵەكانمان���ی ڕوون‬ ‫بكەینەوە (زینا ‪ -‬داوێن پیس���ی – شەرواڵ‬ ‫پیس���ی – نێرب���ازی ‪ ،)........‬ئەمان���ە واتای‬ ‫چییە‌و بۆ ئەمانە پێی دەوترێت حەرام‪ ،‬یان‬ ‫ت���اوان ئەگەر ئێمە ئەمە ب���اس نەكەین بۆ‬ ‫منداڵەكانمان دوای هاوڕێ‌‪ ،‬پەنا دەبەنە بەر‬ ‫ڕوپەڕی گۆڤار‌و ڕۆژنامەكان‪ ،‬یان سایتەكانی‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫ئینتەرنێت‪ ،‬یان وێنە‌و فلیمە ئابڕوبەرەكان‪.‬‬ ‫ئ���ەو كاتە هەرچەند بڵێی هەڵەیە بە گوێت‬ ‫ناكرێ‪ ،‬چونكە خۆت خەمت لێنەخواردووە‬ ‫لە منداڵییەوە‪.‬‬ ‫زۆر هەڵەی���ە بەش���ێكی جەس���تەی‬ ‫منداڵەكەت كە ئەندامی زاوزێیە بە شتێكی‬ ‫ناش���رین‪ ،‬یان قێزەون‪ ،‬یان عەیبە بناسێنی‬ ‫بە منداڵەكەت‌و ڕاستییەكەی لێ بشاریتەوە‪.‬‬ ‫بەڵكو ڕێزگرتن‌و پاراس���تنی ئەندامی زاوز ‌ێ‬ ‫زاڵبوونی مرۆڤ بەسەر شەهوات‌و ئارەزوویدا‬ ‫ئاماژەیەك���ی دینە كە پێم���ان دەڵێ‪( :‬دین‌و‬ ‫ڕەوشت) تەواوكەری یەكترن‪.‬‬ ‫ئای���ا ئەگەر ئێمە ئەمە باس نەكەین بۆ‬ ‫منداڵ گەشەی دەوەستێت‪ ،‬تا نەزانێ چییە؟‬ ‫بێگوم���ان نەخێ���ر جەس���تە ه���ەر ل���ە‬ ‫گەش���ەكردندایە‪ ،‬ئەو كاتە كە خۆی نەناسی‬ ‫شەڕ‌و پەرچە كرداری ناجۆر دروست دەبێت‪،‬‬ ‫ل���ە نێ���وان پاڵنەرەنەكان���ی دەرەوە‌و ناوەوە‬ ‫لەگەڵ (هەڵچونە سێكسییەكاندا)‬ ‫چونك���ە پاڵن���ەری جن���س پاڵنەرێك���ی‬ ‫بەهێزە ل���ە دەروون‌و ژیانی مرۆڤدا‪ .‬ئەگەر‬ ‫زوو نەناس���ێنرێت ئەوە دڵەڕاوكێ‌و نائارامی‬ ‫ڕوودەكاتە كەسەكە‪.‬‬ ‫(كەواتە ئێمەچی بكەین لەگەڵ پاڵنەرە‬ ‫جنسییەكاندا) كە لە كۆمەڵگایەكی داخراودا‬ ‫دەژی���ن‪ ،‬كلت���ور وایك���ردووە ئەم باس���ە بە‬ ‫قورس‌و گران بزانین‪ .‬لە كاتێكدا كە دەبینین‬ ‫هۆكارەكان���ی ڕاگەیاندن بەبێ پەردە‌و بەبێ‬ ‫ش���ەرم باس���ی جنس دەكەن‪ ،‬هەر لە ئەفالم‬ ‫كارت���ۆن‌و س���یدی‌و پلەیستەیش���ن‌و فلیم���ە‬ ‫ترسناكەكان‪ ،‬هەتا فلیمە دۆبالجكراوەكانیش‪.‬‬ ‫ئایا ئێمەش پەردەیەكی ڕەش بدەین بەسەر‬ ‫ئەم بابەت���ەدا تا ك���وڕ‌و كچەكانمان نەزانن‬ ‫ه���ەواڵ چییە‪ ،‬جن���س چ باس���ە؟ بێگومان‬ ‫نەخێ���ر‪ .‬بەڵكو پێویس���تە ه���ەر لە قۆناغی‬ ‫منداڵییەوە بە نمونەی سوك‌و ئاسان منداڵ‬ ‫ش���ارەزا بكەین‪ ،‬بۆ نمونە (س���وڕی كارەبا‪-‬‬ ‫س���ویچ پالك‪ -‬وایەر‪ -‬گڵ���ۆپ) چ بەرهەمێ‬ ‫دەدات‪ .‬ه���ەورەكان كارلێ���ك دەك���ەن‪ ،‬باران‬ ‫دروس���تدەكەن (گوڵ���ەكان ك���رداری پەڕین‬ ‫ئەنجامدەدەن‪ ،‬میوەكان زۆردەكەن‪....‬تا وردە‬ ‫وردە دێت���ە قۆناغی باس���كردنی نێر‌و مێ‪...‬‬ ‫ئەوەتا خوای گەورە دەفەرموێت‪:‬‬ ‫ﮋﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ‬ ‫ﭻ ﭼ ﭽ ﭾﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ‬ ‫ﮅﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮊ األنعام‪٣٨ :‬‬ ‫واتە‪ :‬هەرچی گیانلەبەرێك هەیە لەسەر‬ ‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك ‪27‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫زەوی���دا‌و هەرچی باڵندەی���ە كە بە دوو باڵ‬ ‫دەفڕێت‪ ،‬ئەوانی���ش گەلێكن لە زۆربووندان‬ ‫بە وێنەی ئێوە‪.‬‬ ‫كەوات���ە (جن���س) تاك���ە پاڵن���ەرە ك���ە‬ ‫پەیوەن���دی ژن‌و پی���او پێكەوە دەبەس���تێ‌و‬ ‫پەیوەندی خۆشەویس���تی‌و ئارام‌و ئاس���ودە‌و‬ ‫بەخت���ەوەری دروس���تدەكات‪ ،‬وەك خ���وای‬ ‫گ���ەورە دەفەرمووێ���ت‪ :‬ﮋ ﮉ ﮊ ﮋ‬ ‫ﮌﮍﮎﮏ ﮐﮑﮒ‬ ‫ﮓ ﮔ ﮕ ﮖﮗ ﮘ ﮙ ﮚ‬ ‫ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮊالروم‪ ٢١ :‬واتە‪ :‬لە‬ ‫نیش���انەكانی بوون‌و دەسەاڵتی ئەوەیە كەلە‬ ‫جنسی خۆتان هاوسەری بۆ دروستكردوون‪.‬‬ ‫ت���ا ل���ە پاڵیا بحەس���ێنەوە‪ ،‬خۆشەویس���تی‌و‬ ‫میهرەبان���ی خس���تۆتە نێوانتان ب���ۆ ئەوەی‬ ‫بتوان���ن پێكەوە باریگرانی ژی���ان هەڵگرن‌و‬ ‫درێ���ژە بە ژی���ان بدەن‪ ،‬بێگوم���ان ئا لەوەدا‬ ‫گەلێك بەڵگەو نیش���انە هەیە بۆ كەسانی بە‬ ‫وردی تێ بفكرن بیری لێبكەنەوە‪.‬‬ ‫(چ���ی دەڵێی���ت ب���ە منداڵەك���ەت كاتێ‬ ‫پرسیارت لێدەكات لەسەر جنس؟)‬ ‫* دەڵیت‪ :‬منداڵ چۆن دەچێتە ناو سكی‬ ‫دایكی؟ چۆن دێتە دەرەوە؟‬ ‫زۆر بەسادەی‌و لەسەرخۆ بەبێ شڵەژان‌و‬ ‫تەریق بونەوە پێی بڵێ‪:‬‬ ‫ڕۆڵەك���ەم خ���وای گ���ەورە جێگەیەك���ی‬ ‫تایبەت���ی لە ناو س���كی دایكدا دان���اوە پێی‬ ‫دەڵێ���ن‪ :‬منداڵ���دان هەركات���ێ دڵۆپ���ە ئاوی‬ ‫ب���اوك چووە ن���او ئ���ەو منداڵدان���ە لەگەڵ‬ ‫هێلكەیەكی دایك یەكدەگرن‌و وردە وردە لە‬ ‫دایكییەوە خوێن‌و خ���واردن وەردەگرێت‪ ،‬تا‬ ‫گەورە دەبێت لەو شوێنە ئارامە پارێزراوەدا‬ ‫دەمێنێت���ەوە تاكاتێ تەواوب���وو بە فەرمانی‬ ‫خوای گەورە لە س���ەر‌و كون���ی میزكردنەوە‬ ‫ڕێگەیەكی بۆ دەكاتەوە‌و منداڵەكەمان دێتە‬ ‫دونیاوە‪.‬‬ ‫*پرس���یاردەكات‪ :‬چۆن ئەو شتە بچوكە‬ ‫دەبێت بەو منداڵە گەورەیە؟‬ ‫ئاسانە تۆ كاتێ خواردن‌و پارووی گەورە‬ ‫دەخ���ۆی وردە وردە ل���ە دەم���ەوە دەچێتە‬ ‫گ���ەدەوە پاش���ان هەرئەو خواردن���ە بوو بە‬ ‫خوێن‌و چووە ناو خانەكانی لەشت‪ ،‬بڵێ ئەی‬ ‫ئەمە چ���ۆن ڕوویدا؟ خ���ۆت وەاڵم بدەرەوە‬ ‫دیارە ئەمە كاری خوای گەورەیە‪ ،‬ئەوەی ئەو‬ ‫دەیزان���ێ ئێمە نایزانی���ن‪ ،‬چۆن ڕوودەدا‪ ،‬لە‬ ‫نێوان دروس���تبونی منداڵ‌و گۆڕانی خواردن‬ ‫بۆ خوێن [سبحان الله العظيم]‪.‬‬ ‫‪ 28‬ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬

‫دڵنیاب���ە بەمج���ۆرە منداڵ ڕاس���تیەكان‬ ‫وەردەگ���رێ‪ ،‬هەرچ���ۆن قس���ەكانی ت���رت‬ ‫لێوەردەگرێ‌و بەالیەوە ئاسایی دەبێت‪.‬‬ ‫هەندێج���ار من���داڵ دەس���ت بۆخ���ۆی‬ ‫دەب���ات‪ ،‬یان یاری پێ���دەكات‪ ،‬یان دەخورێ‪،‬‬ ‫یان بەبێ ئاگا دەس���ت ل���ە ئەندامی زاوزێی‬ ‫دەدات‪ .‬هەن���دێ باوك‌و دای���ك منداڵ تەریق‬ ‫دەكەن���ەوە‌و دەیش���كێنن لەناو ه���اوڕێ‪ ،‬یان‬ ‫هەڕەش���ەی لێدەكەن‪ .‬ئەمە كارێكی هەڵەیە‬ ‫بەمجۆرە لەگەڵ منداڵ‪ ،‬چونكە هەر ش���تێ‬ ‫تۆ بە گەورە‌و نەش���یاو سەیرت كرد‪ ،‬لەالی‬ ‫منداڵ ئەو زیاتر بەردەوام دەبێ‪ ،‬وەك دەڵێن‬ ‫(كل ممنوع مرغوب) نازانێ بۆ دایك‌و باوك‬ ‫ئەوەندە س���وورن لەسەر ئەوەی ئەم واز لەم‬ ‫كارە بهێن���ێ‪ ،‬كەواتە چی بكەیت بۆ ئەوەی‬ ‫منداڵ واز لەم خووە بهێنێ؟‬ ‫پێ���ی بڵ���ێ‪ :‬ڕۆڵە تۆ میز دەكەی پیس���ە‬ ‫ئەگ���ەر بەر دەس���تت بك���ەوێ‪ ،‬میكرۆباوی‬ ‫دەبێت‪ ،‬كاتێ بەرخواردنێ بكەوێت‌و بیخۆی‬ ‫نەخ���ۆش دەكەوی‪ ،‬ی���ان لەوانەیە ئەم كارە‬ ‫وەك دەستكردن بە گوێچكە‪ ،‬یان لوتدا خوی‬ ‫پێوەگرتب���ی‪ .‬ئەمە ئاس���اییە پاش ماوەیەك‬ ‫خ���ۆی واز دێن���ێ‪ .‬ب���ەاڵم لەگەڵ ئەوەش���دا‬ ‫پێویستە زۆر موراعاتی بكەن‌و زیاتر سۆزی‬ ‫خۆت���ی بۆ دەرببڕە پێی بڵ���ێ‪ ،‬ئەگەر دایە‌و‬ ‫باب���ەت خۆش���دەوێت ئەم كارە ج���وان نییە‬ ‫ب���ۆ تۆی زیرەك‌و ئاقڵ‪ ،‬پاك‌و خاوێن ئەگەر‬ ‫وانەك���ەی دیارییەكی جوانت بۆ دەكڕم‪ .‬یان‬ ‫هەوڵبدە هەمیشە س���ه‌رقاڵی بكەی بە شتی‬ ‫ت���رەوە تا بیری بچێت���ەوە‪ ،‬وەك یاریكردن‪،‬‬ ‫یان خ���ۆت یاری لەگەڵ بك���ە هەوڵبدە ئەو‬ ‫خ���وەی كە دەیكات زۆر باس���ی مەكە‌و ناوی‬ ‫مەب���ە‌و لە الی خەڵك باس���ی مەكە‪ ،‬چونكە‬ ‫توشی شەرمەزاری دەبێت‪.‬‬ ‫(هەڵوێستی ئیسالم چییە بۆ «جنس»)‬ ‫مەبەس���ت لە پەروەردەی جنس‪ ،‬ئەوەیە‬ ‫منداڵ كاتێ هەست بە جیاكردنەوەی چاك‌و‬ ‫خراپ دەكات‪ ،‬پێویستە ئەو هەڵسوكەوتانەی‬ ‫پەیوەن���دی بە جنس���ەوە هەی���ە وردە وردە‬ ‫مناڵی پ���ێ ئاش���نا بكرێ���ت‪ ،‬چونكە جنس‬ ‫پەیوەن���دی بە وروژێنەرەكانی جنس���ییەوە‬ ‫هەیە‪ ،‬پەیوەندی بە هاوسەرگیرییەوە هەیە‪،‬‬ ‫ت���ا تێب���گات كار‌و بارەكانی ژیان چییە‪ ،‬چی‬ ‫حەاڵڵ���ە‌و چی حەرام���ە‪ ،‬وەك خوای گەورە‬ ‫دەفەرموێ���ت‪ :‬ﮋ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ‬ ‫ﭷ ﭸ ﭹ ﮊ الذاري���ات‪ ٥٦ :‬وات���ە‪ :‬م���ن‬ ‫بۆی���ە جنۆك���ە‌و ئادەمیم دروس���تكردووە تا‬ ‫بمپەرستن‪.‬‬

‫جن���س پەیوەن���دی هەی���ە ب���ە ژیان���ی‬ ‫مرۆڤەوە هەر لە تەمەنی هەرزەكاری تا دوا‬ ‫كاتەكانی ژیان‪ ،‬چونكە ئەم الیەنە ئاس���ەوار‬ ‫لەسەر كەسایەتی مرۆڤەكە بەجێدێڵێ‪.‬‬ ‫لەبەرئ���ەوە ئیس�ل�ام زۆر گرنگ���ی بەم‬ ‫الیەنە داوە‪ ،‬خ���وای گەورە چەندین ئایەتی‬ ‫ناردووە‪ ،‬پێغەمب���ەر (درودی خوای لێبێت)‬ ‫چەندین فەرموودەی فەرمووە لەسەر الیەنی‬ ‫جنس���ی مرۆڤ‪ ،‬چونكە جنس لە ئیسالمدا‬ ‫وروژێن���ەر‌و پاڵپێوەنەرێك���ی خۆییە‪ ،‬خوای‬ ‫گەورە بەدیهێناوە تا ببێتە هۆی پاراس���تنی‬ ‫ن���ەژادی مرۆڤەكان‌و ب���ەردەوام بوونی ژیان‬ ‫لەسەر زەوی‪ ،‬پاراستنی یەكێك لە بنەماكانی‬ ‫شەریعەتی ئیسالم كە پاراستنی نەژادە‪.‬‬ ‫ئیس�ل�ام داوا دەكات ل���ە مرۆڤ���ەكان كە‬ ‫كۆنترۆڵ���ی وروژێنەرە جنس���ییەكانی بكات‬ ‫ت���ا بتوانی ل���ە حەاڵڵدا ب���ەكاری بهێنی‪ ،‬تا‬ ‫كۆمەڵگا نەبێتە كۆمەڵگایەكی بێ ڕەوشتی‪.‬‬ ‫هەربۆیە ئیس�ل�ام داوا لە پەروەردەكاران‬ ‫(المربی)دەكات كە ئەوانەی دەگەنە تەمەنی‬ ‫بەرپرس���یارێتی (لە كوڕ‌و ل���ە كچ) ئەرك‌و‬ ‫ماف���ی خۆی���ان بزانن ل���ە بواری جنس���دا‪،‬‬ ‫بەرامب���ەر بە خوای گ���ەورە‌و بەرامبەر بە‬ ‫پەروەردەكارەكانیان‌و كۆمەڵگە‪.‬‬ ‫پێویس���تە پەروەردەكار گرنگی بدات بە‬ ‫سورەتەكانی (النور‪ ،‬النساء‪ ،‬يوسف‪ ،‬الفرقان‪،‬‬ ‫مريم‪ ،‬قص���ص‪ ،‬الطالق‪ )..‬بۆ ئ���ەوەی الوان‬ ‫بەرچاو ڕۆشن بن‪.‬‬ ‫ب���ۆ نمون���ە لە ئایەت���ی (‪ )58‬س���ورەتی‬ ‫نوردا خوای گ���ەورە دەفەرموێت‪ :‬ﮋ ﮬ‬

‫ﮭ ﮮ ﮯ ﮰﮱﯓ ﯔ‬ ‫ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ‬ ‫ﯠﯡﯢ ﯣ ﯤ ﯥﯦﯧ‬ ‫ﯨﯩ ﯪ ﯫ ﯬﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ‬ ‫ﯲ ﯳﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ‬ ‫ﯹﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿﰀ ﰁ ﰂ‬ ‫ﰃ ﰄ ﮊ وات���ە‪ :‬ئ���ەی ئەوانەی بڕواتان‬

‫هێن���اوە! با غالم‌و بەندە‌و كەنیزەكەكانتان‌و‬ ‫ئەوانەش كە هێش���تا پێنەگەیش���تون (باڵغ‬ ‫نەبون)‪ ،‬ب���ەاڵم مەیلی جنس���ییان هەیە لە‬ ‫س���ێ كاتدا مۆڵ���ەت وەرگرن! ب���ۆ هاتنە ناو‬ ‫ژووری تایبەت���ی نوس���تنی ژن‌و مێ���رد‪ ،‬لە‬ ‫پێش نوێژی بەیانیدا (كە لەو كاتەدا مرۆڤ‬ ‫خ���ۆی دەكاتەوە بۆ حەوانەوە)‪ ،‬نیوەڕۆ‪ ،‬یان‬ ‫كات���ێ جلوب���ەرگ دادەنێن بۆ ئیس���راحەت‬ ‫لە پ���اش نوێ���ژی خەوتن���ان ئەم س���ێكاتە‬ ‫كات���ی دانانی جلوبەرگی ئی���ش‌وكارە‌و كاتی‬ ‫پش���وە‌و كاتی تەنیایی ئێوەیە كاتی تایبەتی‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫دەركەوتنی عەورەتی ئێوەیە‪ ،‬كەواتە دەبێت‬ ‫منداڵەكانتان ئاگادار بكەن تا لەو س���ێكاتەدا‬ ‫بەبێ مۆڵەت نەیەنە ژورەوە دوای ئەو س���ێ‬ ‫كات���ە قەیناكە گلەی لە ئێ���وەش‌و ئەوانیش‬ ‫ناكرێ‪ ،‬چونكە زۆرقورس���ە ب���ۆ هەردوالتان‬ ‫ك���ە ئەوانە هەموو كات داوای مۆڵەت بكەن‪.‬‬ ‫ك���ە دایك‌و باوك منداڵەكان���ی فێر بكات لە‬ ‫سێ كاتدا نەیەن بەسەر دایكان‌و باوكانیاندا‬ ‫ل���ە ژووری داخراوی خۆیان تا ڕووخس���ەت‬ ‫وەرنەگرن‪.‬‬ ‫پێغەمب���ەر (صل���ی الل���ه علیه وس���لم)‬ ‫دەفەرم���وێ‪ (( :‬وفي بض���ع أحدكم صدقة))‬ ‫قالوا‪ :‬يارسول الله أيأتي أحدنا شهوته‌ ويكون‬ ‫له فيها أجر؟ قال(أرأيتم لو وضعها في الحرام‬ ‫أكان عليه وزر؟فكذالك اذا وضعها في الحالل‬ ‫كان له‌ أجر) رواه مسلم‬ ‫وات���ە‪ :‬چونە الی خێزانت پاداش���تت بۆ‬ ‫دەنوس���رێ‪ ،‬وتی���ان خۆ بۆ ئارەزو ‌و خۆش���ی‬ ‫خۆی دەچێت���ە الی خێزان���ی‪ ،‬ئایا ئەجری‬ ‫هەیە؟ فەرم���وی‪ :‬ئەی ئەگەر ئەو ئاوەی لە‬ ‫شوێنێكی حرام دا ڕشت ئایا گوناهی لەسەر‬ ‫نیە؟ كەواتە ئەگەر لەگەڵ هاوس���ەری خۆی‬ ‫ج���وت بێت‌و بە حەاڵڵی ئ���اوی خۆی بڕژێ‬ ‫ئەوە پاداشتی بۆ هەیە)‪.‬‬ ‫ل���ە فەرمودەیەك���ی ك���ە دا دەفەرموێ‪:‬‬ ‫(الن���كاح من س���نتي فمن لم يعمل بس���نتي‬ ‫فليس مني)‪..‬‬ ‫وات���ە‪ :‬ژن هێن���ان‌و ش���وكردن لە ڕێگە‌و‬ ‫ڕێبازی منە‪ ،‬هەركەس كار بە ڕێگە‌و ڕێبازی‬ ‫من ن���ەكات لە من نییە‪ ،‬واتە (موس���وڵمان‬ ‫نییە) ئەمانە‌و چەندین فەرمودەی تر هانی‬ ‫ك���وڕان‌و كچان دەدات‪ ،‬كە ئ���اگاداری خۆیان‬ ‫بن ت���ا وروژێنەرە جنس���یەكان لە حەرامدا‬ ‫بەكارنەهێنن‪.‬‬ ‫هەر وەك لەم فەرمودەیەدا دەفەرموێت‪:‬‬ ‫(ي��ا مع�ش��ر ال�ش��باب من ا�س��تطاع منك��م الباءة‬ ‫فليت��زوج ف�إن��ه �أغ�ض للب�ص��ر و�أح�ص��ن للفرج‪،‬‬ ‫ومن مل ي�ستطع فعليه بال�صوم ف�إنه له وجاء)‬ ‫واتە‪( :‬ئەی گەنج‌و الوەكان هەر كەستان‬ ‫توانای جەستەیی‌و مادی‌و مەعنەوی هەیە‪،‬‬ ‫ب���ا ژن بێنێ���ت‪ ،‬چونك���ە ژنهێن���ان چاوتان‬ ‫دەپارێزێت لە س���ەیركردنی حەرام‪ ،‬قەڵغانە‬ ‫بۆ داوێنتان هەركەس نەیتوانی ژن بهێنێت‬ ‫با ب���ەڕۆژوو بێت‪ ،‬چونك���ە ڕۆژ‌و پارێزگارە‬ ‫بۆی)‪..‬‬ ‫هەڵوێستی باوكان‌و دایكان‌و موسوڵمانان‬ ‫بۆ پەروەردەی جنس چییە؟‬ ‫دكت���ۆر (ش���اهر اث���ار) هەس���تا‬

‫لێكۆڵینەوەیەكی گش���تی ل���ە نێوان (‪ )157‬لە‬ ‫باوكان‌و مندااڵنی تازە پێگەیشتوو تا بزانێ‬ ‫بۆچون���ی هەریەكێكی���ان‪ ،‬چۆن���ە دەربارەی‬ ‫پ���ەروەردەی جنس���ی ك���ە بەسەرپەرش���تی‬ ‫(ناوەندی ئیس�ل�امی) ل���ە والیەتی (أهایو)ی‬ ‫ئەمریكی‪ .‬زۆربەی باوكان لە مامۆس���تایان‌و‬ ‫لە چینی ڕۆش���نبیر‌و شارەزایان‌و موسوڵمان‬ ‫بوون‪.‬‬ ‫ڕاپرس���ییەكە (‪ )6‬پرس���یار ب���وو لە ‪95‬‬ ‫باوك‌و ‪ 62‬من���داڵ‪ ،‬تا ئەنجامەكەی وەرگرت‬ ‫بەڕێژەیەكی لەبەرچاو گیراو‪.‬‬ ‫پرسیارەكان بەم جۆرە بوو‪:‬‬ ‫پ‪ /1‬ئایا پێت باش���ە تێڕوانینی ئیس�ل�ام‬ ‫دەربارەی پەروەردەی جنسی‪ ،‬بخاتە بەردەم‬ ‫قوتابیان بۆ پش���وی كۆتایی هەفتە لەالیەن‬ ‫مامۆستای پسپۆرەوە؟‬ ‫‪%92‬ی ب���اوكان‌و ‪ %83‬قوتابی���ان بە بەڵێ‬ ‫بوو‪..‬‬ ‫‪%8‬ی ب���اوكان‌و ل���ە ‪ %17‬قوتابیان نەخێر‬ ‫بوو‪.‬‬ ‫پ‪ /2‬ئای���ا ب���اوكان‌و دایكان ل���ە ماڵەوە‬ ‫پ���ەروەردەی جنس���ی ب���ۆ مناڵەكانیان باس‬ ‫بكەن؟‬ ‫‪ %86‬باوكان‌و ‪ %75‬قوتابیان بە بەڵێ بوو‪.‬‬ ‫‪ %14‬باوكان‌و ‪ %25‬قوتابیان نەخێر بوو‪.‬‬ ‫پ‪ /3‬ئای���ا ڕێگە بدرێ بە تێكەاڵو بوونی‬ ‫ك���وڕان‌و كچ���ان ل���ە تەمەنی س���ەروو (‪)12‬‬ ‫ساڵیدا؟‬ ‫‪ %67‬باوكان‌و ‪ %51‬قوتابیان بە بەڵێ بوو‪،‬‬ ‫‪ %33‬باوكان‌و ‪ %49‬قوتابیان نەخێر‪..‬‬ ‫پ‪ /4‬ئای���ا پێویس���تە ب���اوكان‌و دای���كان‬ ‫چاودێ���ری مناڵەكانیان بكەن‪ ،‬كاتێ تێكەاڵو‬ ‫دەكرێن‌و بەشداری چاالكییەكان دەكەن؟‬ ‫‪ %99‬باوكان‌و ‪ %77‬قوتابیان بە بەڵێ بوو‬ ‫‪ %1‬باوكان‌و ‪ %23‬قوتابیان نەخێر‪..‬‬ ‫پ‪ /5‬ئای���ا دای���كان‌و ب���اوكان چاودێ���ری‬ ‫بەرنامە تەلەفزیۆنییەكان‌و فلیم‌و ڕۆژنامە‌و‬ ‫گۆڤ���ارەكان ب���كات كاتێ مناڵەكان س���ەیری‬ ‫دەكەن؟‬ ‫‪ %98‬باوكان‌و ‪ %72‬قوتابیان بە بەڵێ بوو‪،‬‬ ‫‪ %2‬باوكان‌و ‪ %28‬قوتابیان نەخێر‪..‬‬ ‫پ‪ /6‬ئای���ا دەزان���ی ل���ە قوتابخان���ە‬ ‫حكومیەكان���دا ڕەچ���اوی الیەنی ڕەوش���تی‬ ‫ناكرێت لە پەروەردەی جنسیدا؟‬ ‫‪ %75‬باوكان‌و ‪ %74‬قوتابیان وتیان‪ :‬بەڵێ‬ ‫‪ %25‬باوكان‌و ‪ %26‬قوتابیان وتیان نەخێر‪،‬‬ ‫لە ئەنجامی ئەم ڕاپرسییەدا وەاڵمەكان‬ ‫ڕێژەكانیان بەمجۆرە بوو‪:‬‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫ زۆرین���ەی ب���اوكان‌و قوتابی���ان ب���ە‬‫پێویستیان زانی پەروەردەی جنسی هەبێت‪،‬‬ ‫ب���اس بكرێ���ت گرنگ نیی���ە لە م���اڵ‪ ،‬یان‬ ‫قوتابخانە‪ ،‬ی���ان قوتابخانە ئایینیەكان‪ ،‬یان‬ ‫لەهەر شوێنێكی تر بێت‪.‬‬ ‫ نزیك���ەی ‪ 1/3‬بۆچوونی���ان واب���وو كە‬‫تێك���ەاڵوی هەبێ���ت‪ ،‬ب���ەاڵم ب���ە چاودێری‬ ‫هەردوو ال لە دایك‌و باوك‌و قوتابخانەوە‪.‬‬ ‫ زۆرین���ەی ب���اوكان بۆچوونیان وابوو‬‫گرنگە كە ئ���اگاداری ئەو فلی���م‌و ڕۆژنامە‌و‬ ‫گۆڤارانە بن كە منداڵ سەیری دەكات‪.‬‬ ‫ هەن���د ‌ێ ل���ە من���دااڵن ڕای���ان لەگەڵ‬‫باوكیان بوو كە چاودێری بكرێن‪.‬‬ ‫پەروەردەی جنس���ی بۆچی‌و لەبەرچی؟‬ ‫مندااڵن زانیاری جنسی لە كوێ‌ وەردەگرن؟‬ ‫زۆرین���ەی منداڵی تەمەن (‪ )15-13‬س���اڵ‬ ‫بۆ وەاڵمی پرس���یارەكانیان دەربارەی جنس‬ ‫لە تەلەفزی���ۆن‌و فلیم‌و س���ینەما‌و گۆرانی‌و‬ ‫ماددەی هۆشبەر‌و هاوڕێی خراپ‌و دەم پیس‬ ‫وەردەگ���رن‪ ،‬ئەگ���ەر ئێمە زانیاری ڕاس���ت‌و‬ ‫دروس���تمان نەدا ب���ە منداڵەكانمان‪ ،‬ئەوا بە‬ ‫دوای���دا دەگەڕێ���ن چونكە پێویس���تیان پێی‬ ‫هەیە‪.‬‬ ‫بۆچ���ی دایكان‌و ب���اوكان ناتوانن بابەتی‬ ‫جنس باس بكەن؟‬ ‫چەن���د هۆكارێك���ی س���ەرەكی هەیە كە‬ ‫دەبن���ە كۆس���پ لەبەردەم ب���اوكان‌و دایكان‌و‬ ‫پەروەردەكاراندا كە ئەمانەن‪:‬‬ ‫‪ -1‬هەندێ لە پەروەردەكاران بە شتێكی‬ ‫زۆر كەمی دەزانن باسكردنی لەگەڵ منداڵدا‪.‬‬ ‫‪ -2‬زیادەڕۆی���ی لە تێگەش���تنی هەڵە بە‬ ‫بیانوی پاراستن‌و نەكەوتنە ناو هەڵە‌و ئازار‬ ‫نەدانیان بەم باسانە‪.‬‬ ‫‪ -3‬كەمی هۆش���یاری ب���اوكان‌و دایكان‌و‬ ‫بەگرنگ نەگرتنی ئەم بابەتە‪.‬‬ ‫‪ -4‬باوك‌و دایكی ئێمە باسیان نەكردووە‪،‬‬ ‫بۆیە ئێمەش باسی ناكەین‪.‬‬ ‫‪ -5‬باس���كردنی جنس ش���تێكی عەیبە‌و‬ ‫ئابڕوبەرە تەریق دەبینەوە لە باسكردنی‪.‬‬ ‫‪ -6‬لە ترس���ی ئ���ەوەی ن���ەوەك جوابی‬ ‫پرسیاری منداڵەكانیان پێنەدرێتەوە‪.‬‬ ‫‪ -7‬خراپ حاڵیبوون لەوەی كە ئیس�ل�ام‬ ‫دژی پەروەردەی جنسییە‪.‬‬ ‫‪ -8‬قورس���ە لەس���ەرمان ك���ە دان بنێین‬ ‫بەوەدا كە نەفس���مان داوای هەوڵدانی جنس‬ ‫دەكات‪.‬‬ ‫‪ -9‬ڕاكردن‌و خۆالدان لەوەی كە كوڕەكەم‪،‬‬ ‫یا كچەكەم مەیلی جنسی هەبێت‪.‬‬ ‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك ‪29‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫‪ -10‬هەڵ���ە تێگەش���تن ل���ەوەی ك���ە ب���ا‬ ‫مناڵەكانم فێری ممارەسەی جنسی نەبێتن‪.‬‬ ‫‪ -11‬ترس���ان لەوەی كە ل���ە نێوان دایك‌و‬ ‫باوك‌و منداڵدا هەستی جنسی دروست ببێت‪.‬‬ ‫‪ -12‬بۆچون���ی هەڵ���ە ك���ە وا دەزان���ن‬ ‫زانیاری جنس منداڵ زەرەرمەند دەكات‪ ،‬بە‬ ‫پێچەوانەوە نە ش���ارەزابوون لە پەروەردەی‬ ‫جنسی منداڵ توشی هەڵەدەكات‪.‬‬ ‫بۆچی منداڵ پێویس���تی بە پەروەردەی‬ ‫جنس هەیە؟‬ ‫‪ -1‬بۆئەوەی لە خودی خۆیدا هەست بە‬ ‫بە به‌رپرسیارێتی بكات بەرامبەر بە ژیان‪.‬‬ ‫‪ -2‬بۆئ���ەوەی بزانێ كە جنس الیەنێكی‬ ‫گرنگە لە الیەنە جیاوازەكانی گەشەی لەش‪.‬‬ ‫‪ -3‬بۆئ���ەوەی بتوانی بڕیاری باش بدات‬ ‫لە ژیانیدا‪.‬‬ ‫‪ -4‬بۆ ئەوەی بتوانی بەردەوام هەس���تی‬ ‫خۆی بزانی بەرامبەر بە تواناكانی خۆی‪.‬‬ ‫‪ -5‬ت���ا بزانێ���ت چ���ۆن مامەڵ���ە لەگەڵ‬ ‫هاوڕێكانی بكات‪.‬‬ ‫‪ -6‬تا بتوانێ وروژێنەرە جنس���ییەكانی‬ ‫بۆ كاری خراپ بەكارنەهێنی‪.‬‬ ‫‪ -7‬ت���ا بتوان���ێ بەرگ���ری ل���ە كۆس���پە‬ ‫نەخوازاوە جنسییەكان بكات‪.‬‬ ‫‪ -8‬بۆئەوەی لە تاقیكردنەوە جنسییەكاندا‬ ‫لەالیەن كەسێكی هەلپەرستەوە سەركەوتوو‬ ‫پارێزراو بێت‪.‬‬ ‫‪ -9‬بۆئ���ەوەی ل���ە كات���ی پرۆس���ەی‬ ‫هاوسەرگیریدا بتوانێت تاكێكی سەركەوتوو‬ ‫بەختەوەربێت لە ژیانیدا‪.‬‬ ‫‪ -10‬لە دوای هاوسەرگیریش ببێتە دایك‪،‬‬ ‫یان باوكێكی س���ەركەوتوو بۆ پ���ەروەردەی‬ ‫نەوەكانی داهاتوی‪.‬‬ ‫كێشەكانی پەروەردەی جنسی چییە؟‬ ‫ب���ە بۆچون���ی هەن���دێ ك���ەس هەڵەیە‬ ‫باس���ی جنس بكرێ���ت‪ ،‬بەاڵم ئ���ەم بۆچونە‬ ‫هەاڵن���ە ناتوانێ���ت بۆچون���ە ڕاس���تەكان‬ ‫هەڵبوەشێنێتەوە‪ ،‬چونكە ناتوانین كێشەكان‬ ‫فەرامۆش بكەین كە ئەمانەن‪:‬‬ ‫‪ -1‬نەبوون���ی چاوپۆش���ی ل���ە تەمەن���ی‬ ‫منداڵی نەوجەواناندا‪.‬‬ ‫‪ -2‬بوون���ی ئەو فلیم‌و وێنە ڤیدیۆیانەی‬ ‫كە ئاداب‌و ئاكاری منداڵ تێكدەدات‪.‬‬ ‫‪ -3‬نەهێش���تنی پەیوەن���دی الیەن���ی‬ ‫زانستی‌و ڕەوشت (العلم واالخالق)‪.‬‬ ‫‪ -4‬دەڵێن دین مراعاتی الیەنی بنەماكانی‬ ‫ڕەوشت ناكات‪.‬‬ ‫‪ 30‬ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬

‫‪ -5‬باسكردنی هاندانە بۆ بەردەوامبوون‬ ‫لەس���ەر كاری جنس���ی حه‌رام‪ ،‬بەربەرەاڵیی‬ ‫بەڕەهایی‪.‬‬ ‫دەب���ێ ئێمە ئ���ەم بۆچونان���ە نەكەینە‬ ‫كێش���ە‪ ،‬چونكە ئامانجم���ان لەمە گەورەترە‬ ‫كاتێ باسی الیەنی جنس بۆ منداڵ دەكرێت‪،‬‬ ‫ب���ە مەرجێك هەر تەمەنە‌و باس���ی تایبەت‬ ‫ب���ە خ���ۆی بۆ من���داڵ بكرێ‪ ،‬ن���ەك ئەوەی‬ ‫پەیوەن���دی بە منداڵی (‪ )12‬س���ااڵنەوە هەیە‬ ‫بۆ (‪ )8-7‬ساڵ باس بكرێ‪.‬‬ ‫ئایا ئ���ەو پاڵنەرانە دەبێت چی بێت كە‬ ‫پاڵ بە الوانەوە دەنێت‪ ،‬بۆ بەردەوامبوون لە‬ ‫پەیوەندی جنس پێش هاوسەرگیری؟‬ ‫بێگوم���ان پاڵن���ەر‌و ه���ۆكار زۆرن بۆ لە‬ ‫خشتەبردنی الوان‌و دروستبوونی پەیوەندی‬ ‫نادروست‪ ،‬ئەگەر الوان بەرچاو ڕۆشن نەبن‬ ‫ئەوا پاڵنەرەكان زۆرن وەك‪:‬‬ ‫‪ -1‬زۆركردنی هۆكارەكانی ڕاگەیاندن كە‬ ‫الوان چاوی لێدەكەن‪.‬‬ ‫‪ -2‬پەیوەن���دی لەگ���ەڵ هاوڕێی خراپ‪،‬‬ ‫ترس���اندن‌و تۆقاندنی���ان ئەگەر كاری جنس‬ ‫لەگەڵ نەكەن‪.‬‬ ‫‪ -3‬هاندان���ی فێڵبازان���ە پێ���ی دەڵێن تۆ‬ ‫گ���ەورە بوی���ت‌و چاك خۆت دەناس���ی خۆت‬ ‫بڕیار بدە بە گوێی كەس مەكە‪.‬‬ ‫‪ -4‬نەبوون���ی متمانە‌و باوەڕبەخۆبوون‌و‬ ‫هەڵخلیس���كان‌و بە گوێ نەكردنی كەس���انی‬ ‫شارەزا‪.‬‬ ‫‪ -5‬خراپ پەروەردەكردن‌و مامەڵەكردن‬ ‫لەگەڵ هەرزەكاراندا‪.‬‬ ‫‪ -6‬نەبون���ی پێش���ەنگی چ���اك‌و پرس‌و‬ ‫ڕانەكردن بە كەسانی شارەزا‪.‬‬ ‫‪ -7‬نەبونی س���ۆز‌و خۆشەویستی دایك‌و‬ ‫ب���اوك ب���ۆ من���داڵ‪ ،‬ب���ە پێچەوانەش���ەوە‬ ‫هەڵخەڵەتاندنیان لە دەرەوەی ماڵدا‪.‬‬ ‫‪ -8‬خەساندنی زۆر‪.‬‬ ‫‪ -9‬خواردنی شەراب‌و ماددەی هۆشبەر‪.‬‬ ‫‪ -10‬نەبوون���ی چاودێری باوك‪ ،‬بەس���ەر‬ ‫منداڵەكانیی���ەوە نازانێ ل���ە كوێن‌و بۆ كوێ‬ ‫دەچن كێ هاوڕێیانە چی دەكەن؟‬ ‫‪ -11‬تێك���ەاڵوی نادروس���ت‌و پەیوەن���دی‬ ‫حەرام‪.‬‬ ‫‪ -12‬قورسكردنی پرۆسەی هاوسەرگیری‬ ‫لەس���ەر كوڕان‌و كچان‌و نەچون���ە ژێر باری‬ ‫خێزاندارییەوە‪.‬‬ ‫كەوات���ە بۆئ���ەوەی ل���ەم كێش���انە‌و لەم‬ ‫پاڵنەرە خراپانە ڕزگارمان بێت چی بكەین‬

‫چۆن چارەس���ەری ئ���ەم الیەن���ە بكەین؟ تا‬ ‫منداڵێك���ی چ���اك‌و بەڕەوش���ت پێشكەش���ی‬ ‫كۆمەڵگا بكەین‪.‬‬ ‫‪ -1‬منداڵ فێربكەین كە خۆی‌و جەستەی‬ ‫بناس���ێت‪ ،‬عەیبە نەبێت بەالیەوە كە باسی‬ ‫شەرمگەی كوڕ‌و كچ دەكرێت‪.‬‬ ‫‪ -2‬تێبگەیەنرێت كە وروژێنەری جنس‬ ‫یەكێكە لە نیعمەتەكانی خوا بۆ بەندەكانی‪،‬‬ ‫ئێم���ەش بەرپرس���ین ل���ە پاراس���تنی ئ���ەو‬ ‫نیعمەتە‪.‬‬ ‫‪ -3‬دڵنیابین ئێمە ناسنامەیەكمان هەیە‬ ‫كە ڕەگەزی نێرە‪ ،‬یان مێیە‪.‬‬ ‫‪ -4‬ناساندنی كەشێكی لەبار بۆ قسەكردن‬ ‫لەگەڵ منداڵەكانت‪.‬‬ ‫‪ -5‬گرنگ���ی ب���درێ ب���ە بەها ڕەوش���تی‬ ‫یەكان‌و پرۆسەی هاوسەرگیری‪.‬‬ ‫‪ -6‬فێر بكرێ كە پەیوەندی نادروس���ت‬ ‫نەكا پێش هاوسەرگیری‪.‬‬ ‫‪ -7‬پێت خۆش بێ���ت‪ ،‬كاتێ منداڵەكەت‬ ‫پرسیارێكت لێدەكات لەو بارەیەوە بە باشی‬ ‫وەاڵمی بدەره‌وە‪.‬‬ ‫‪ -8‬دای���ك‌و باوك باس���ی خۆشەویس���تی‬ ‫نێوانیان بكەن‪ ،‬ب���ۆ منداڵەكانیان تابزانێت‬ ‫خێ���زان چ���ۆن پێكدێ���ت بۆئ���ەوەی ك���ە‬ ‫گەورەبون توش���ی تەریقبون���ەوە نەبێت بۆ‬ ‫نمونە (تەوقەكردن لەگەڵ دایك‌و منداڵەكان‬ ‫ماچكردن���ی هەموی���ان ڕێزگرتن���ی دای���ك‬ ‫لەبەرچاوی منداڵ‪ ،‬بە پێچەوانەشەوە)‪.‬‬ ‫‪ -9‬باش���ترین تەمەن بۆ باسكردنی ئەم‬ ‫الیەنە (‪ )12-10‬سااڵنە‪.‬‬ ‫‪ -10‬تێهەڵكێش���ی كردنی الیەنی زانست‌و‬ ‫جەس���تەیی‌و جنس���ی بە یەك���ەوە لە الیەن‬ ‫پەروەردەكارانەوە‪.‬‬ ‫‪ -11‬قس���ە‌و جوڵ���ە‌و گونجاوبێت‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫ئەوەی باسی دەكەیت بۆی‪.‬‬ ‫‪ -12‬پەیوەن���دی لەگ���ەڵ من���اڵ لەس���ەر‬ ‫بنەمای س���ۆز‌و خۆشەویس���تی‌و ڕاس���تگۆیی‬ ‫بێت‪.‬‬ ‫‪ -13‬ڕێ���ز لە تایبەتمەن���دی منداڵەكەت‬ ‫بگرە وەك تایبەتمەندییەكانی خۆت‪.‬‬ ‫‪ -14‬سوود لە س���ەردان‌و هەڵوێستەكانت‬ ‫بگرە‌و كاتی گونجاو هەڵبژێرە‪ ،‬بۆ باسكردنی‪،‬‬ ‫گوێبیس���تی بەرنام���ەی پەروەردەی���ی ب���ە‬ ‫لەگەڵی‪.‬‬ ‫‪ -15‬وەاڵمی كورتی بدەرەوە‌و درێژەی پێ‬ ‫مەدە‪.‬‬ ‫‪ -16‬ب���ە ڕاس���تی وەاڵمی پرس���یارەكانی‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫بدەرەوە‌و مەڵ ‌ێ شتی لە پشتەوەیە‪.‬‬ ‫‪ -17‬دایك قسە لەگەڵ كچ بكات‌و باوكیش‬ ‫لەگەڵ كوڕ‪ ،‬یان خوشك‌و برای گەورەتر‪ ،‬یان‬ ‫كەس���ێكی نزیك‌و خۆشەویستی منداڵەكەت‪،‬‬ ‫یان مامۆستاكەی‪.‬‬ ‫‪ -18‬پێویس���تە دایك‌و باوك‌و پەروەدەكار‬ ‫ئاگاداری كێشەی منداڵەكەیان بن‪ ،‬كار بكەن‬ ‫بۆ چارەسەركردنی‪.‬‬ ‫‪ -19‬هەركاتێ هەستت بە كێشەیەك كرد‬ ‫هەوڵبدە لەسەرخۆ بی زاڵبە بەسەر دەرونتدا‬ ‫بۆئەوەی بتوانی هاوكاری بیت‌و توشی الدان‌و‬ ‫دووركەوتن���ەوە نەبێت لە دایك‌و باوك‌و ماڵ‬ ‫بەشێوەیەكی ژیرانە بكۆڵەرەوە لە كێشەكە‪.‬‬ ‫‪ -20‬وەك هاوڕێب���ە لەگ���ەڵ منداڵەكەت‬ ‫لە كاتی كێش���ەدا ن���ەك وەك دای���ك‌و باوك‬ ‫چاودێری بكە بەبێئەوەی هەستی پێبكات‪.‬‬ ‫((چۆن منداڵ فێر بكەین كە گرنگی بە‬ ‫الیەنی جنسی‌و جەستەیی خۆی بدات))‬ ‫س���ەرەتا فێركردن���ی خۆپاككردن���ەوە‬ ‫لەس���ەرئاو‪ ،‬باس���كردنی زیانەكان���ی پی���س‌و‬ ‫پۆخڵ���ی بۆ منداڵ‪ ،‬بۆئەوەی بەباش���ی خۆی‬ ‫پاك بكاتەوە‪ ،‬بۆنمونە‪ :‬بڵێ‪:‬‬ ‫* الش���ەمان مافی هەیە بەسەرمانەوە‌و‬ ‫بۆیە پێویس���تە بە پاك���ی ڕایبگرین‌و فێری‬ ‫چۆنێتی دەس���ت نوێژ‌و خۆشۆردن‌و البردنی‬ ‫م���ووی زی���ادە‌و نین���ۆك كردن‪..‬هت���د‪ ،‬ئەمە‬ ‫لەدوای تەمەنی (‪)10‬ساڵییەوە‪.‬‬ ‫* فێری ڕێزگرتنیان بكەین لە خەڵكی‌و‬ ‫لە كەسانی كە لە خۆیان گەورەترە‪ ،‬ئەوانەی‬ ‫كە ن���ا مەحرەمن ب���ەوان ه���ەر زوو پێیان‬ ‫بناسێنریت تا بە تەنها لەگەڵی دانەنیشێت‪،‬‬ ‫یان تەوقەی لەگەڵ نەكات‪.‬‬ ‫* فێ���ری چۆنێت���ی چوونە م���ااڵن‌و لە‬ ‫دەرگا دان بكرێ���ت‪ ،‬بۆئەوەی چاوی نەچێتە‬ ‫سەرشێوە‌و بارێكی نەخوازراو‪.‬‬ ‫* فێربكرێ���ت ك���ە لە هاوڕێ���ی خراپ‌و‬ ‫ش���ەڕەنگێز دووربكەوێت���ەوە‪ ،‬بۆئ���ەوەی‬ ‫جەس���تەی توش���یی لێ���دان‌و ئ���ازار نەبێت‬ ‫بەدەستیانەوە‪.‬‬ ‫* چاودێ���ری بكرێ���ت ل���ە ماڵ���ەوە‌و لە‬ ‫دەرەوە‌و پشتگوێ‌ نەخرێت‪.‬‬ ‫* باس���ی سەرەتای باڵغبونی بۆ بكرێت‌و‬ ‫چی بكات‌و چی پێویس���تە‪ ،‬ئ���ەو ڕووداوانە‬ ‫چییە كە لەمەودوا بەسەری دێت‌و ڕووی ت ‌ێ‬ ‫دەكات تا كە هاتە ڕێی ئاسایی بێت بەالیەوە‬ ‫بۆ ئەوەی بە گرنگ سەیری بكات‪.‬‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫خاتوونەكەم ئەكەر دیواری‬ ‫زوورەكەت ناشرینە‪ ،‬یاخود شێی‬ ‫هەیە‪ ،‬دەتوانیت بەبڕێكی كەم‌و‬ ‫كاتێكی كەم‪ ،‬جوانترین دیكۆر‬ ‫بنەخشێنیت بۆ دیوارەكانت‬

‫ڕازانەوەیەكی جوان بۆ سەر‬ ‫مێز‪ ،‬یاخود سفرەی میوانی‪،‬‬ ‫بەاڵم كەس دڵی نایات بیخوات!‬

‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك ‪31‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫زانای���ان ڕای جیای���ان هەی���ە دەربارەی‬ ‫زیرەك���ی‌و پێوان���ەی زیرەك���ی‪ ،‬پێ���وەری‬ ‫دیاریك���راو نییە ب���ۆ پێوان���ی زیرەكی تاك‬ ‫بەڵك���و پێ���وەرەكان فراوان���ن‌و زۆرش���ت‬ ‫دەگرنەوە (س���ەركەوتن لە كار‪ ،‬س���ەركەوتن‬ ‫لە ژیان���ی كۆمەاڵیەتی‪ ،‬پەیوەندی كەس���ی‪،‬‬ ‫جیاكردن���ەوە (تمی���ز)‪ ،‬ئامادەی���ی‪ ،‬خێرایی‬ ‫كاردانەوە‪ ،‬ئاسۆفراوانی لە كاروباردا‪ ،‬هتد)‪.‬‬

‫ئەمانە هەمووی پلەی زیرەكی دیاریدەكەن‪.‬‬ ‫س���ی خاڵ دەخەین���ەڕوو كە پ���ەرە بە‬ ‫زیرەك���ی دەدەن‌و ئامادەباش���ی الی ت���اك‬ ‫دروستدەكەن بۆ پەرەپێدانی توانای عەقڵی‌و‬ ‫توان���ای ش���یكاركردن‌و مان���ەوەی زانی���اری‬ ‫(زاك���رە)و زۆربوون���ی توان���ای وەرگرت���ن‌و‬ ‫شیكردنەوەی شتەكان بەشێوەیەكی دروست‌و‬ ‫بابەتیانە‪:‬‬

‫‪ -1‬لێكۆڵین���ەوە زانس���تییە نوێ���كان‬ ‫دەریانخستوە كە یاریكردن بە بیر‌وهۆش لە‬ ‫ڕێگەی وشەكاری‌و وش���ەی یەكتربڕەوە زۆر‬ ‫بە ئاس���انی بیر بەهێزدەكات‪ ،‬ئەگەر ڕۆژانە‬ ‫كاتێكی كەم بەس���ەربەریت بۆ شیكردنەوەی‬ ‫گ���رێ‌و مەت���ەڵ‪ ،‬س���ودێكی زۆری دەبێت بۆ‬ ‫پەرەپێدانی توانای عەق���ڵ‌و دووركەوتنەوە‬ ‫لە نەخۆشی زەهایمەر‪.‬‬

‫زیرەكی‬ ‫پروین نجم الدین‬ ‫لە گۆڤاری (نیوز ویك) ی ئەمەریكییەوە وەرگیراوە‬

‫‪ 32‬ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫‪ -2‬ڕۆژانە خواردن���ی هەندێك بەهارات‬ ‫لەگ���ەڵ خواردن���دا بەتایبەت���ی (زی���رە‌و‬ ‫زەردەچەوە‌و كزبرە)داتاكان دەریانخس���تووە‬ ‫كەمترین ڕێژەی نەخۆش���ی لەبیرچوونەوە‬ ‫ل���ە واڵت���ی هن���د‌و تایالن���دە‪ ،‬چونك���ە لە‬ ‫خواردنەكانیان���دا‪ ،‬بڕێك���ی زۆربەه���ارات‬ ‫بەكاردەهێنن‪.‬‬ ‫‪ -3‬ئەنجامدان���ی چاالك���ی جەس���تەیی‬ ‫ڕۆژانە بەش���ێوەیەكی هاوس���ەنگ ڕاهێنان‌و‬ ‫وەرزش���ی ئاس���ان ئەم���ەش دەبێت���ە ه���ۆی‬ ‫چاالكبونی س���وڕی خوێ���ن‌و زیادبونی بڕی‬ ‫ئۆكسجین لە خوێندا‪ ،‬وادەكات بڕی پێویست‬ ‫لە ئۆكسجین بگات بە مێشك‪.‬‬ ‫‪ -4‬بەش���داریكردن ل���ە ك���ۆڕ‌و گفتوگۆی‬ ‫پێچەوان���ە‌و س���ەیركردنی ئ���ەو بەرنام���ە‬ ‫جیاوازان���ەی ك���ە ڕووداوی واڵتان���ی جیهان‬ ‫ش���یدەكەنەوە‪ ،‬ل���ە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لە‬ ‫س���اڵی (‪)2009‬دا ئەنجام���دراوە‪ ،‬دەركەوتووە‬ ‫ئەو كەسانەی متابه‌عەی كەناڵە جیاجیاكانی‬ ‫هەواڵدەكەن زیاتركراوەن لەو كەس���انەی كە‬ ‫متابه‌ع���ەی یەك كەن���اڵ‪ ،‬ی���ان دووكەناڵی‬ ‫هەواڵی دەكەن‪.‬‬ ‫‪ -5‬ب���ە ت���ەواوی پش���ت ب���ە ئامێ���رە‬ ‫ئەلەكترۆنیی���ەكان نەبەس���ترێت (مۆبایل‪،‬‬ ‫كۆمپیوت���ەر‪ ،‬ئایپاد هتد‪ ،)....‬چونكە ئەمانە‬ ‫كاری عەقڵ���ی مرۆڤ كەم دەكەنەوە‌و پش���ت‬ ‫نابەستێت بە بیرەوەرییەكانی خۆی‪.‬‬ ‫‪ -6‬بەش���ی پێویس���ت بخەوێت لە شەودا‬ ‫لەگەڵ یەك س���ەعات لە ناوەڕاس���تی ڕۆژدا‪،‬‬ ‫زاناكان ئەوەیان س���ەلماندووە خەوی ش���ەو‬ ‫بە تەنها بەس نییە بۆ پش���ودانی مێش���ك‌و‬ ‫چاالككردنی بیر‪ ،‬بەڵكو خەوتن لە سەعاتێك‬ ‫كەمتر ن���ەك زیاتر ل���ە ناوەڕاس���تی ڕۆژدا‬ ‫ماندوییەت���ی مێش���ك دەحەوێنێتەوە‌و ئەو‬ ‫زانیاریانەی كە وەریگرتووە ڕێكیدەخات‪.‬‬ ‫‪ -7‬ئاگاداربوون‌و سەیركردنی بەرنامەی‬ ‫هاوچ���ەرخ‪ ،‬ب���ۆ ئاگاداربوون ك���ە جیهان بە‬ ‫كوێ گەیش���تووە لە ب���وارە جیاجیاكاندا بە‬ ‫تایبەتی دەربارەی مێشك‌و عەقڵ‌و داهێنان‪.‬‬ ‫‪ -8‬س���وربوون لەس���ەر خوێندن���ەوە با‬ ‫ح���ەزت لە خوێندن���ەوەش نەبێ���ت‪ ،‬بەالی‬ ‫كەمەوە یەك كتێب بۆ س���اڵێك‪( ،‬س���ەردانی‬ ‫پێش���انگای كتێب بكە‪ ،‬ی���ان كتێبخانە‪ ،‬ئەو‬ ‫كتێب���ە هەڵبژێ���رە ك���ە زۆرتری���ن زانیاری‬ ‫تێدایە)‪.‬‬ ‫‪ -9‬هەوڵبدە پش���ت ب���ە بیرەوەری خۆت‬ ‫ببەس���تە پلە بە پلە واز لە پێنوس‌و تێنوس‬ ‫بهێن���ە‪ ،‬هەوڵب���دە بەرواری گرن���گ‌و ژمارە‬

‫تلفۆن لەبەربكە‪.‬‬ ‫‪ -10‬زمانێك���ی ن���وێ فێربب���ە فێربوون‬ ‫بە گشتی توانای س���ەرنج‌و وردبونەوە زیاد‬ ‫دەكات‪ ،‬چونك���ە عەمباركردن���ی زانی���اری‬ ‫هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی جارێكی تر توانا‌و‬ ‫لێهاتوویی زاكرە زیاد دەكات‪.‬‬ ‫‪ -11‬ڕۆژانە پارچەیەك شكۆالتەی تاریك‬ ‫بخ���ۆ دوورت دەخات���ەوە ل���ە نەخۆش���ی لە‬ ‫بیرچونەوە‪ ،‬چونكە دەوڵەمەندە بە ماددەی‬ ‫(فالفۆنوی���د) كە ماددەیەكی دژەئۆكس���یدە‪،‬‬ ‫هەروەه���ا ڕێژەی كۆلیس���ترۆڵی زیانبەخش‬ ‫دێنێتە خ���وارەوە‪ ،‬دەتپارێزێت لە ڕەقبونی‬ ‫خوێنب���ەرەكان كە هۆیەكی س���ەرەكییە بۆ‬ ‫الوازبونی بیرەوەری‪.‬‬ ‫‪ -12‬پ����ەرەدان بە بەهرەی كاری دەس����تی‬ ‫كە ناڕاستەوخۆ كار لە فراوانبونی بیروهۆش‬ ‫دەكات لە كاتی فێربوون‌و وەرگرتنی بەهرەدا‪.‬‬ ‫‪ -13‬بیركردن���ەوەی ئەرێنیان���ە ب���ۆ‬ ‫ئاس���ودەكردنی ن���اخ‪ ،‬توێژین���ەوەكان‬ ‫دەریانخس���تووە‪ ،‬ئاسایش���ی دەروونی توانای‬ ‫ت���اك زی���اد دەكات ب���ۆ زیات���ر وەرگرت���ن‌و‬ ‫شیكردنەوە‌و چێژوەرگرتن لە توانای ئەقڵی‬ ‫باشتر‪.‬‬ ‫‪ -14‬یاریك���ردن بە كۆمپیوتەر‪ ،‬یا یارییە‬ ‫ئەلەكترۆنییەكان���ی تر ب���ۆ ماوەیەكی كەم‬ ‫خێرایی كاردانەوە زیاد دەكات‪.‬‬ ‫‪ -15‬پارێزگاریك���ردن ل���ە گرنگترین ژەم‬ ‫بە ش���ێوەیەكی ڕێكوپێ���ك كە ئەویش ژەمی‬ ‫بەیانیان���ە‪ ،‬چونك���ە لەش بەدرێژایی ش���ەو‬ ‫ل���ە كاتی خ���ەودا بەبێ خ���ۆراك ماوەتەوە‪،‬‬ ‫پێویستییەكی زۆری بە وەرگرتنی وزە هەیە‬ ‫بۆ هەڵسوڕانی چاالكی عەقڵی‌و جەستەیی‪.‬‬ ‫‪ -16‬خواردن���ی زەب���ادی لێكۆڵینەوەكان‬ ‫دەریانخس���تووە ك���ە زۆر بەس���ودە ب���ۆ‬ ‫چاالككردنی خانەكانی مێش���ك بە تایبەتی‬ ‫ئەو خانانەی بەرپرسیارن لە بیركەوتنەوە‪.‬‬ ‫‪ -17‬خۆدان���ە ب���ەر تیش���كی خ���ۆر وات‬ ‫لێدەكات هەس���ت بە وزە‌و ته‌ركیز(سەرنج)‬ ‫بكەی���ت‪ ،‬چونك���ە تیش���كی خ���ۆر دەردانی‬ ‫هۆرمۆن���ی (مالتۆنی���ن) ك���ەم دەكاتەوە كە‬ ‫هۆرمۆنێكی خەوهێنەرە‪.‬‬ ‫‪ -18‬س���ەیركردنی ش���انۆگەری ك���ە ل���ە‬ ‫چیرۆك���ە باوەكان���ەوە وەرگیرابن بۆئەوەی‬ ‫ڕەخن���ە‌و هەڵس���ەنگاندن بكەی���ت‌و بی���رت‬ ‫بجوڵێنی‪.‬‬ ‫‪ -19‬هەوڵدان بۆ ڕێكخستنی بیروبۆچون‌و‬ ‫زانیارییەكان بۆئەوەی بە ئاس���انی بە بیرت‬ ‫بێنەوە‪.‬‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫‪ -20‬بڕێكی باش ئ���او بخۆرەوە‪ ،‬چونكە‬ ‫وش���كبونەوە‌و كەمی ئاو لە لەشدا كاریگەری‬ ‫نەرێنی لە خانەكانی مێشك دەكات‌و توانای‬ ‫كاركردنی الواز دەكات‪.‬‬ ‫‪ -21‬ج���ار ج���ارە پێكەنی���ن‪ ،‬چونك���ە‬ ‫پێكەنین چ���وارد‌ه ئەوەندە توانای وەرگرتن‬ ‫زیاد دەكات‪.‬‬ ‫‪ -22‬س���ەردانی پێش���انگای هون���ەری‬ ‫جی���اواز‌و گوێگرت���ن ل���ە مۆس���یقای هێمن‬ ‫دوورت دەخات���ەوە‪ ،‬لە دڵەڕاوكێ كە توش���ت‬ ‫بووە‌و هەست بە ئارامی دەكەیت‪.‬‬ ‫‪ -23‬ژەنین���ی ئامێ���ری مۆس���یقا توانای‬ ‫بیر‌و ماسولكە زیادددەكات‪.‬‬ ‫‪ -24‬خۆ ڕزگاركردن لە فش���ار‌و كێشەكان‬ ‫كە لە مێش���كتدایە بە تەواوەتی‌و ڕیشەكێش‬ ‫كردنی���ان‪ ،‬چونك���ە ئەگەر مای���ەوە هێواش‬ ‫هێواش كار لە عەقڵ‌و بیردەكات‪.‬‬ ‫‪ -25‬ه���ەر دوو كاتژمێر جارێك لە كاتی‬ ‫كارك���ردن‪ ،‬ی���ان كۆشش���كردن‌و خوێندن كە‬ ‫كەمتر نەبێت لە پ���ازدە خولەك‪ ،‬بۆئەوەی‬ ‫مێش���ك بە خۆیدا بێتەوە‌و ئامادەبێتەوە بۆ‬ ‫وەرگرتنی زانیاری نوێ‪.‬‬ ‫‪ -26‬خواردنی بنێشت ‪ %35‬زاكرە بەهێز‬ ‫دەكات‪ ،‬چونك���ە دەبێت���ە ه���ۆی دەردان���ی‬ ‫ئەنس���ۆلین ئ���ەو بەش���ەی مێش���كیش ك���ە‬ ‫بەرپرس���ە لە بیركەوتنەوە‪ ،‬پەیوەس���تە بە‬ ‫ئەنسۆلینەوە‪.‬‬ ‫‪ -27‬كەمێك قاوە بخۆوە‪ ،‬چونكە توانای‬ ‫سەرنجدان زیاد دەكات‪ ،‬هەروەها هەر پێنج‬ ‫هەس���تەوەرەكەت بەكاربێنە ب���ۆ وەرگرتنی‬ ‫زانیاری‪.‬‬ ‫‪ -28‬لە خواردنی دەرمانی هێوركەرەوە‌و‬ ‫خەمۆك���ی البەر ڕۆمەچۆ‪ ،‬خ���ۆت ڕامەهێنە‬ ‫لەس���ەرخواردنی حەپ���ی خ���ەو‪ ،‬چونك���ە‬ ‫كاریگ���ەری خراپی���ان هەی���ە لەس���ەر‬ ‫زاكی���رەت‪ ،‬هەروەها خۆت ب���ە دووربگرە لە‬ ‫جگەرەكێش���ان‌و خواردن���ەوە كحولیی���ەكان‪،‬‬ ‫چونك���ە لەناوبەرێك���ی باش���ی خانەكان���ی‬ ‫مێشكن‪.‬‬ ‫‪ -29‬ڕێكخس���تنی كاروبار‌و زانیارییەكان‬ ‫چونك���ە بێس���ەروبەری دەبێت���ە ه���ۆی‬ ‫لەبیرچوونەوە‪.‬‬ ‫‪ -30‬ڕۆش���تنە دەرەوە ب���ۆ بینین���ی‬ ‫سروش���ت‌و هەڵمژینی هەوای پاك‪ ،‬گەشبین‬ ‫بە‌و بیربك���ەرەوە بە هێمنی‪ ،‬توێژینەوەكان‬ ‫دەریانخس���تووە گەش���بینی‌و بیركردن���ەوە‬ ‫باش���تر كار لە چاالككردن���ی زاكیرە دەكەن‬ ‫تاوەكو حەب‌و دەرمانی پزیشكی‪.‬‬ ‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك ‪33‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫ئامادەكردنی‪ :‬كەنار كمال‬

‫ماسكەكەت فڕێ بدە ئەی كوڕ‬ ‫بۆ كچ ‌ه ساویلكه‌و كوڕه‌ سێكسبازه‌كان‪:‬‬

‫ل ‌ه چل ڕۆژی ڕاب��ردوودا‪ ،‬یانز‌ه كچی كورد ته‌مه‌ن ‪ 17‬بۆ ‪ 21‬ساڵ‪ ،‬بوونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی كوڕ‌ه‬ ‫شه‌هوه‌تبازه‌كان‌و كاری ناشەرعیان له‌گه‌ڵدا كراوه‌‪.‬‬ ‫ده‌روون���ن���اس (س��ام��ان س��ی��وه‌ی��ل��ی)‪ :‬ل ‌ه‬ ‫وتارێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و یانزه‌ كچ ‌ه ب ‌ه‬ ‫ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ له‌الیه‌ن كوڕه‌كانه‌و‌ه‬ ‫هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون‌و به‌شێوه‌ی جیاجیا كاری‬ ‫ناشەرعیان له‌گه‌ڵكراوه‌و هه‌ندێكیان په‌رده‌ی‬ ‫كچێنیان له‌ده‌ستداوه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان‬ ‫دووگیان بوون‪.‬‬ ‫ئه‌و ده‌روونناسه‌ باس له‌وه ‌ده‌كات ك ‌ه‬ ‫كچه‌كان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون به ‌قسه‌ی كوڕه‌كان‪،‬‬ ‫كوڕه‌كان ده‌مامك‌و ماسكی خۆشه‌ویستیان ل ‌ه‬ ‫ده‌موچاوكردووه‌‪ ،‬وایان نیشانداو‌ه بۆ كچه‌كان‬ ‫ك ‌ه گوایا ئ �ه‌وان كچه‌كانیان خۆشده‌وێت‌و‬ ‫ده‌یانكه‌نه‌ هاوسه‌ری خۆیان‪ ،‬ب�ه‌اڵم دوای‬ ‫‪ 34‬ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬

‫ك��رداری ناشەرعی له‌گه‌ڵ كچه‌كان‪ ،‬ئیتر‬ ‫پشتیان كردووه‌ت ‌ه كچه‌كان‌و ته‌نانه‌ت ب ‌ه‬ ‫سۆزانی‌و له‌شفرۆش ناوزه‌ندیان كردوون‪.‬‬ ‫ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی م‪ .‬سامان‪ ،‬باسیده‌كات‬ ‫ل � ‌ه ت �ه‌ك��س��اس ڕووی����ن����ه‌داوه‌‪ ،‬ب�ه‌ڵ��ك��و ل�ه‌م‬ ‫كوردستانه‌و ل ‌ه شاری سلێمانی ڕووی��داوه‌‪،‬‬ ‫ئ �ه‌وه‌ش كچه‌كانی تۆشی ش��ۆك‌و كاره‌سات‬ ‫كردووه‌و نێردروان بۆ سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری‬ ‫خێزان له‌سلێمانی بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ‬ ‫كێشه‌كانیان بدۆزرێته‌وه‌‪.‬‬ ‫ب��ۆی �ه‌ ده‌ب��ێ��ت ك��چ��ان زۆر وری��اب��ن‌و‬ ‫هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن‪ ،‬هه‌ر كوڕێك ده‌ستبازی‌و‬ ‫ك��رداری ناشەرعیان له‌گه‌ڵ ده‌كات به‌ناوی‬

‫خ��ۆش �ه‌وی��س��ت��ی��ی �ه‌وه‌‪ ،‬ئ���ه‌و‌ه ت �ه‌ح �ه‌روش��ی‬ ‫جنسییه‌و ك���وڕه‌ك��� ‌ه ده‌م���ام���ك‌و ماسكی‬ ‫خۆشه‌ویستی ده‌ك��ات� ‌ه ده‌م��وچ��اوی‪ ،‬كه‌سی‬ ‫ڕاستگۆ خوشه‌ویسته‌كه‌ی ناكاته‌ قوربانی‬ ‫مه‌رام ‌ه گاڵوەكانی خ��ۆی‌و توشی كێشه‌و‬ ‫چاره‌نوسی نادیاری ناكات‪.‬‬ ‫ی وتاره‌كه‌ی‬ ‫فه‌رموون له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ ‌‬ ‫د‪ .‬سامان سیوه‌لی‪:‬‬ ‫ماسه‌كه‌ت فڕێد ‌ه ئه‌ی كوڕ‬ ‫(ده‌روونناس سامان سیوه‌یلی)‬ ‫پێشكه‌ش ‌ه ب ‌ه قوربانیانی ده‌ستی كوڕ‌ه‬ ‫شه‌هوه‌تبازه‌كان‪..‬‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫(ل���ه‌ چ��ل ڕۆژی ڕاب������ردوودا دی���دارم‬ ‫ل��ه‌گ��ه‌ڵ ی��ان��زه‌ ك��چ��دا س����ازك����ردووه‌‪ ،‬ك ‌ه‬ ‫سه‌ردانی سه‌نته‌ری ڕاوێ��ژك��اری خێزانیان‬ ‫ك��ردووه‌‪ ،‬یاخود ڕه‌وان �ه‌ی الی ئێمه‌ كراون‬ ‫ب��ه ‌مه‌به‌ستی چ��اره‌س �ه‌ری كێشه‌كانیان‌و‬ ‫چاره‌سه‌ری ده‌روونی بۆ حاڵه‌ته‌كانیان‪.‬‬ ‫ئه‌م یانز‌ه كچه‌ ب ‌ه جۆرێك ل ‌ه جۆره‌كان‬ ‫قوربانی ده‌ستی كوڕ‌ه شه‌هوه‌تبازه‌كان بوون‪،‬‬ ‫هه‌ندێكیان كاری ناشەرعییان له‌گه‌ڵدا كراوه‪،‬‬ ‫‌هه‌ندێكیان په‌رده‌ی كچێنیان له‌ده‌ستداوه‌‪،‬‬ ‫هه‌ندێكیان گه‌یشتبوون ‌ه قۆناغی دووگیان‬ ‫بوون‪ ،‬ته‌نها یه‌كێكیان گه‌یشتبوو‌ه ئه‌وه‌ی‬ ‫منداڵیشی ب���ووه‌‪ ،‬ت��ێ��ك��ڕای��ان ك��چ ب��وون‌و‬ ‫ته‌مه‌نیان له‌نێوان (‪ 17‬بۆ ‪ )21‬ساڵ بوو‪ ،‬دوای‬ ‫تێگه‌یشتن ل ‌ه ناخ‌و ژانكۆكانیان حه‌زمكرد‬ ‫به‌شێك له‌ ژانكۆكانی ئه‌وان بكه‌مه‌ وشه‌و‬ ‫پێشكه‌شی خۆیان بكه‌مه‌وه‌)‪.‬‬ ‫ماسكه‌كه‌ت فڕێده‌ ئه‌ی كوڕ‬ ‫چونك ‌ه ماسك ‌ه شه‌هوانییه‌كه‌ی تۆ منی‬ ‫ك��رد‌ه قوربانی‪ ،‬له‌ پاكیزه‌یی خۆمه‌و‌ه ل ‌ه‬ ‫ت��ۆم ده‌ڕوان���ی‪ ،‬من نه‌مزانی به‌ ماسكه‌و‌ه‬ ‫خۆشتده‌وێم‪ ،‬به ‌ماسكه‌و‌ه خۆت ده‌كه‌یت‬ ‫ب��ه‌ق��ورب��ان��م‪ ،‬ب �ه‌ م��اس��ك �ه‌و‌ه ب �ه‌ س��اق�ه‌ی‬ ‫هه‌ناسه‌یه‌كم ده‌بیت‪.‬‬ ‫ئاخر من چوزانم‪ ،‬ئ �ه‌وه‌ی ده‌مبینی‌و‬ ‫ده‌مبیست ل ‌ه تۆ بریتی بوو له‌ ده‌یان هێماو‬ ‫ئاماژه‌ی وه‌فاداری‌و خۆشه‌ویستی‌و هۆگربوون‬ ‫بۆ م��ن‪ ،‬منی به‌سۆز ئ��ام��اده‌ب��ووم هه‌موو‬ ‫چركه‌كانی ته‌مه‌نم به‌ تۆ ببه‌خشم‪ ،‬من ل ‌ه‬ ‫ماسكه‌كه‌تدا به‌ دوای ئه‌و نه‌خشه‌ ڕێگایه‌دا‬ ‫ده‌گه‌ڕام ك ‌ه هه‌ردووكمان بگه‌یه‌نێت ‌ه كه‌ناری‬ ‫ئارام له‌ناو كه‌ژاوه‌ی هاوسه‌رگیرییدا دەستی‬ ‫یەك بگرین‪.‬‬ ‫ماسكه‌كه‌ت فڕێد‌ه ئه‌ی كوڕ‬ ‫بیرته‌ چ��ۆن خ��ۆت ده‌ك���رده‌ شاسواری‬ ‫خه‌ونه‌كانم؟ چه‌نده‌ به‌ڵێنی هیوا به‌خشت‬ ‫به‌ گوێمدا ده‌دا؟‬ ‫ماسكه‌كه‌ت فڕێده‌ ئه‌ی كوڕ‬ ‫من نه‌مده‌زانی له‌ژێر ئه‌و ماسكه‌دا پالنی‬ ‫گاڵو هه‌یه‌‪ ،‬تاكو خه‌نجه‌ره‌ شه‌هوانییه‌كەی‬ ‫خۆت له‌ جه‌سته‌ی من گیر بكه‌یت‪ ،‬ته‌نها‬ ‫بۆ تێركردنی ئاره‌زووی خۆت‪.‬‬

‫ئاخر من ئه‌وه‌ند‌ه هۆگرت بووم ته‌نانه‌ت‬ ‫بێباك بووم ل ‌ه خه‌نجه‌ر‌ه خوێناوییه‌كه‌ی‬ ‫ب��اوك��ی��ش��م‪ ،‬ده‌زان�����ی ب���ۆ؟ ت �ه‌ن��ه��ا ل �ه‌ب �ه‌ر‬ ‫خۆشه‌ویستی‌و وه‌فام بۆ تۆ‪.‬‬ ‫ماسكه‌كه‌ت فڕێد‌ه ئه‌ی كوڕ‬ ‫ده‌زانیت ئه‌و سااڵنه‌ی ن��ازت به‌سه‌ردا‬ ‫ده‌كردم‌و خۆت لێده‌تۆراندم‪ ،‬هه‌تاكو ناچارم‬ ‫بكه‌یت خۆمت پێشكەش بكەم‪ ،‬من چه‌ند‌ه‬ ‫هه‌ستم ب ‌ه دڵه‌ڕاوكێ‌و گوناه ده‌كرد‪.‬‬ ‫ل�ه‌و س��ااڵن�ه‌دا بیرم ل ‌ه دایكم‌و باوكم‬ ‫ده‌ك��رده‌وه‌‪ ،‬بیرم له‌و متمانه‌ی ‌ه ده‌ك��رده‌و‌ه‬ ‫ك ‌ه خێزانه‌كه‌م پێیان به‌خشیبووم‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫ئ��ه‌وه‌ن��ده‌ خۆشمده‌یویستی (ئ���ه‌ی ك��وڕ)‬ ‫نه‌مده‌ویست دڵت بشكێنم‪.‬‬ ‫پاش ماوه‌یه‌ك خۆت لێده‌تۆراندمه‌و‌ه‬ ‫دووب�����ارە داوای ج��ەس��ت��ەت دەك���ردم���ەوە‬ ‫ك �ە‌ ده‌م��گ��وت ب��ۆ؟ زۆر ب��ه ‌متمانه‌یه‌كی‬ ‫موزه‌یه‌فه‌وه‌ پێت ده‌گوتم‪ ،‬خۆ من‌و تۆ هه‌ر‬ ‫هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ین‪ ،‬دواج��ار چاره‌نوسی‬ ‫جەستەت لە ماڵی منە ئه‌وه‌شت پێكردم‪.‬‬ ‫به‌مه‌ش نه‌وه‌ستایت ماسكدار‪ ،‬شمشێر‌ه‬ ‫شه‌هوانییه‌كه‌ت لێ تیژ ده‌كردمه‌وه‌‪.‬‬ ‫ئینجا كه‌وتیته‌ پ�لان��دان��ان ب��ۆئ�ه‌وه‌ی‬ ‫گه‌نجینه‌ی مه‌رامه‌ گاڵوه‌كانت به ‌ته‌واوی‬ ‫ل �ه‌ م��ن��دا خ��اڵ��ی ب��ك �ه‌ی��ت �ه‌وه‌‪ ،‬ه���ه‌ر ڕۆژ‌ه‬ ‫بیانوویه‌كت پێده‌گرتم‌و هه‌ر ڕۆژه‌ فشارێكت‬ ‫له‌سه‌ر دروستده‌كردم‪ ،‬هه‌تا گه‌یشت ‌ه ئه‌وه‌ی‬ ‫هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه‌ت لێده‌كردم‪.‬‬ ‫ماسكه‌كه‌ت فڕێده‌ ئه‌ی كوڕ‬ ‫ئه‌ی ماسكدار‪ ،‬من نه‌مده‌زانی تۆ ده‌ته‌وێت‬ ‫ب ‌ه خراپ كه‌ڵك له‌و هه‌موو هه‌ست‌و سۆزه‌ی‬ ‫من وه‌ربگریت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئاره‌زووه‌كانت‪،‬‬ ‫هه‌تا ناچارتكردم‪ ،‬جه‌ست ‌ه ناسكه‌كه‌م بخه‌م ‌ه‬ ‫به‌رده‌ستی شمشێر‌ه شه‌هاوانییه‌كه‌ت‪.‬‬ ‫ئای چۆن به‌م درۆ گه‌ورانه‌ت هۆگری‬ ‫خۆتت ده‌ك��ردم‪ ،‬به‌و فێاڵنه‌ت واتلێكردم‬ ‫نه‌توانم ب ‌ه تۆ بڵێم (نا)‪ ،‬هه‌ر به‌م هۆیه‌و‌ه‬ ‫بوو دڵ‌و مێشك‌و ده‌روونی منت داگیركرد‪،‬‬ ‫له‌منیش وابوو جێگه‌م پایته‌ختی دڵی تۆیه‌‪،‬‬ ‫به‌اڵم دوایی زانیم ك ‌ه ئه‌و ماسك ‌ه ته‌نها بۆ‬ ‫داپۆشینی خه‌نجه‌ر‌ه شه‌هوانییه‌كه‌ت بوو‪.‬‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫ماسكه‌كه‌ت فڕێده‌ ئه‌ی کوڕ‬ ‫دوای ئ������ه‌وه‌ی ب���ۆ چ��ه‌ن��دج��ارێ��ك‬ ‫ئاره‌زووه‌كانی خۆت ب ‌ه جه‌ست ‌ه ناسكه‌كه‌م‬ ‫دام��رك��ان��ده‌وه‌‪ ،‬ئیدی الی تۆ شتێك نه‌ما‬ ‫ب��ه ‌ن���اوی خۆشه‌ویستییه‌وه‌‪ ،‬ئ��ی��دی من‬ ‫له‌به‌رچاوتدا ل ‌ه سۆزانییه‌ك زیاتر هیچی تر‬ ‫نه‌بووم‪.‬‬ ‫ئای چۆن توشی خورپه‌یه‌كی ده‌روونی‬ ‫گه‌وره‌ت كردم‪ ،‬دنیات له‌به‌رچاومدا تاریك‬ ‫ك���رد‪ ،‬ن �ه‌ئ��اگ��ام ل �ه‌ خ��وێ��ن��دن م���ا‪ ،‬ن � ‌ه ل ‌ه‬ ‫هاوڕێكانم‪ ،‬ن ‌ه له‌ خێزانه‌كه‌م‪.‬‬ ‫چه‌نده‌ فرمێسكی په‌شیمانیت پێڕشتم‪،‬‬ ‫ئیدی په‌نا بۆ كێ ببه‌م تاكو مافی خۆمت‬ ‫لێوه‌ربگرمه‌وه‌؟ ب ‌ه دایكم بڵێم‪ ،‬یان به‌باوكم؟‬ ‫ب ‌ه براكانم بڵێم‪ ،‬یان ب ‌ه خوشكه‌كانم؟‬ ‫ماسكه‌كه‌ت فڕێده‌ ئه‌ی كوڕ‬ ‫هێند‌ه سته‌مكاربوویت ك ‌ه پاش ئه‌وه‌ی‬ ‫خ��ۆت ج��ی��اك��رده‌وه‌و ب � ‌ه م �ه‌رام��ی گ�ڵاوی‬ ‫خۆت گه‌یشتیت‪ ،‬كه‌چی الی هاوڕێیه‌كیشت‬ ‫باستكردبوو كه‌ ئه‌مڕۆ سۆزانییه‌كت فت‬ ‫كرد‪...‬‬ ‫ئ �ه‌ی ن�ه‌ت��زان��ی م��ن س��ۆزان��ی ن�ه‌ب��ووم‌و‬ ‫شه‌یدای تۆ بووم‪ ،‬وه‌ك مرۆڤ‪ ،‬چونك ‌ه ل ‌ه‬ ‫ماسكه‌كه‌ی سه‌رتا نیگاری عاشقێكی شه‌یدام‬ ‫ده‌بینی نه‌ك كوڕێكی چڵێسی شەهوەتباز‪.‬‬ ‫ماسكه‌كه‌ت فڕێده‌ ئه‌ی كوڕ‬ ‫ده‌زانی من ئێستا ل ‌ه چ چاره‌نوسێكدام؟‬ ‫ده‌زانی من چۆن ده‌تلێمه‌و‌ه به‌ ئازاره‌كانی‬ ‫جه‌سته‌و ده‌روونمه‌وه‌؟ ده‌زانم ئه‌گه‌ر پێشت‬ ‫بڵێم به ‌هیچ ڕاناچه‌ڵه‌كێیت‪ ،‬چونك ‌ه ته‌نها‬ ‫مرۆڤ ‌ه ب ‌ه ویژدانه‌كان ڕاده‌چه‌ڵه‌كێن‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫هه‌ر پێت ده‌ڵێم چاره‌نووسم چۆنه‌‪.‬‬ ‫ئێستا له‌ نێوان شمشێر‌ه شه‌هوانیه‌كه‌ی‬ ‫تۆو شمشێر‌ه خوێناوییه‌كه‌ی ده‌ستی باوكمدا‬ ‫ژی��ان ده‌ب�ه‌م�ه‌ س �ه‌ر‪ ،‬ب��اش بزانه‌ ه �ه‌ردوو‬ ‫شمشێره‌كه‌ش به ‌ده‌س��ت ئێوی نێره‌وه‌یه‌‪،‬‬ ‫ئه‌ی ماسكدار‪.‬‬ ‫ماسكه‌كه‌ت فڕێده‌ ئه‌ی كوڕ‬ ‫سوپاس بۆ بەڕێز (د‪.‬سامان سیوەیلی)‬ ‫بۆ ڕێگەپێدانی باڵوكردنەوەی وتارەكەی لە‬ ‫گۆڤاری سایە‪.‬‬ ‫ل ‌ه ژم��اره‌ی داه��ات��وودا‪ ،‬به‌دواداچوونی‬ ‫زیاترمان بۆ بابه‌ته‌که‌ ده‌بێت‪..‬‬ ‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك ‪35‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫ژیانی هاوسەری بێ كێشە‬ ‫و‪ :‬شیروان محمد‬ ‫مێردێكی بااڵدەست‪ ..‬چاو لەدەر‪ ..‬ژنێكی‬ ‫بەئاگا‪ ..‬سەركێش‪ ..‬كۆمەڵە سیفەتێكن‪،‬‬ ‫ڕەنگە مێرد لە ژنەكەیدا‪ ،‬یاخود ژن لە‬ ‫مێردەكەیدا‪ ،‬بەدییان بكات‪ ،‬پاش ئەوەی‬ ‫ماڵێك پێكەوە كۆیان دەكاتەوە‌و دەپرسین‪:‬‬ ‫ئایا دەشێت دوای پێكەوە ژیان ئەو سیفەتانە‬ ‫بگۆڕێن؟ ئایا هەر الیەك دەتوانێت كاریگەری‬ ‫بەسەر الكەی ترەوە هەبێت؟ گەر ئەوەش‬ ‫ڕووی نەدا‪ ،‬چۆن دەتوانن بۆ بەردەوامبوونی‬ ‫كەشتی ژیان پێكەوە بگونجێن؟‬ ‫‪ 36‬ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬

‫ئ��ەم پ��رس��ی��اران�ە‌و چەند پرسیارێكی‬ ‫ترمان ئاڕاستەی (د‪.‬صفیە عفت ‪ -‬سەرۆكی‬ ‫بەشی تەندروستی دەروونی لە زانكۆی عین‬ ‫شمس) لە دووتووێی ئەم وتووێژەدا كرد‪.‬‬ ‫ ئایا ئەو سیفەتانە كامانەن كە ژن‬‫دەتوانێت لە مێردەكەی قبوڵ بكات‪ ،‬یاخود‬ ‫وەك خۆی وەری بگرێت؟‬ ‫* ئەم كارە بەندە بە كەسێتی خودی‬ ‫ژنەكە‌و بە ڕادەی گونجاندنی نێوان خۆی‌و‬ ‫مێردەكەیەوە‪ ،‬هەروەك بەندە بە سیفەتە‬

‫نەرێنیەكانی مێردەكەی‌و جۆرەكەیەوە‪،‬‬ ‫هەندێك سیفەت هەیە ڕەنگە ئافرەت قبوڵی‬ ‫بكات‌و هەندێكیش هەیە ناتوانێت قبوڵی‬ ‫بكات‪ ،‬هەموو ئەمانەش پەیوەستن بە ڕادەی‬ ‫توانای ئافرەتەكەوە بۆ بەگژاچوونەوەی‬ ‫لەمپەرەكان‌و ئامادەباشی بۆ گ��ەڕان بە‬ ‫دوای هۆكارەكانی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە‌و‬ ‫بەردەوامبوونی ژیانی هاوسەری‌و بەدیهێنانی‬ ‫بەختەوەری‪ ،‬ئەگەر بێتو پەیوەندی نێوان‬ ‫هاوسەران بەتین‌و پڕ لە خۆشەویستی بێت‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫ئ��ەوا ئافرەت لە گونجاندنی لەگەڵ ئەو‬ ‫كەموكوڕی‌و نەنگیانەدا سەركەوتوو دەبێت‪.‬‬ ‫بۆ وێنە ‪ -‬سەبارەت بە مێردی ڕەزیل‬ ‫ هەندێك ژن هەن ڕەنگە بەرگەی ڕەزیلی‬‫مێردەكەی بگرێت‌و قبوڵی بكات‪ ،‬سەرەڕای‬ ‫ئ���ەو ن��اڕەح��ەت��ی��ان��ەش ك��ە ل��ە خ��ەرج��ی‬ ‫پێداویستیەكانی ژیانیدا دەیبینێت‪ ،‬ڕەنگە‬ ‫ئەو پەستانەش بە شێوەی تر پڕ بكاتەوە‪،‬‬ ‫لە دۆخێكیشدا گەر سەرچاوەیەكی داهاتی‬ ‫ت��ری هەبێت‪ ،‬ئ��ەوا ب��ۆ ب��ەگ��ژاچ��وون��ەوەی‬ ‫داواكارییە پێویستەكانی ژی��ان پشتی پێ‬ ‫دەبەستێت‪ ،‬یاخود هەوڵدەدات دەستبەرداری‬ ‫ئەو شتانە ببێت كە زۆر گرنگ نین‌و بەپێی‬ ‫توانا بە لێهاتووی‌و زیرەكی ڕەفتار دەكات‪،‬‬ ‫ئەمەش شتێكی ڕێژەییە‌و لە ئافرەتێكەوە‬ ‫بۆ یەكێكی تر دەگۆڕێت‪.‬‬ ‫لەالیەكی ت��رەوە ژنێكی تر دەبینین‬ ‫كە بەم كەموكورتی‌و نەنگیە ڕازی نابێت‌و‬ ‫ناتوانێت خۆشی ل��ەگ��ەڵ��دا بگونجێنێت‪،‬‬ ‫ل��ە كاتێكدا گ��ەر ب��ە شوێن الی��ەن��ی تری‬ ‫ئەرێنی ل��ە م��ێ��ردەك��ەی��دا بگەڕێت‪ ،‬ئ��ەوا‬ ‫زۆر دەدۆزێ���ت���ەوە‪ ،‬ب��ەاڵم نایەوێت خۆی‬ ‫بڕەنجێنێت‪ ،‬ڕەنگە دەرئەنجامەكەش ئەوە‬ ‫بێت هەوڵی جیابوونەوە بدات‪.‬‬

‫گونجاندن‌و تێكەڵبوون‪:‬‬

‫ پاش چوونە نێو ژیانی هاوسەرییەوە‬‫ژن چی بكات‪ ،‬گەر بۆی دەركەوت مێردەكەی‬ ‫درۆزن���ە‪ ،‬ی��اخ��ود كەسێتیەكی بااڵدەستی‬ ‫هەیە؟‬ ‫* وەك دەزانرێت لە سەرەتای ژیانی‬ ‫هاوسەریدا هەردوو ژن‌و مێرد‪ ،‬هەوڵدەدەن‬ ‫ش��ارەزای سیفەتە كەسێتیەكانی یەكتری‬ ‫ب��ن‪ ،‬ئ��ەم��ەش پێویستی ب��ەوەی��ە ه��ەردوو‬ ‫الیان توانای ئەوەیان هەبێت كەموكوڕی‌و‬ ‫نەنگیەكانی بەرامبەرەكەی قبوڵ بكات‪ ،‬كە‬ ‫ڕەنگە بۆی دەربكەوێت‌و هەوڵی زۆر بدات‬ ‫خۆی لەگەڵدا بگونجێنێت‪ ،‬لەالیەكی ترەوە‬ ‫پێویستە بەزرنگیەوە سەرنجی ناخی خۆی‬ ‫بدات‪ ،‬تا بەهەمان شێوە دان بەو سیفەتە‬ ‫خراپانەشدا بنێت كە لە خۆیدا هەیە‪ ،‬هەوڵ‬ ‫بدات باش گوێ بۆ ئەو ڕەخنە‌و سەرنجانە‬ ‫بگرێت كە لەالیەن هاودەمەكەیەوە‌و لەسەر‬ ‫ڕەفتارێكی‪ ،‬یاخود سەرنجێك لەسەر شێوازی‬ ‫بیركردنەوەی ئاڕاستەی دەك��رێ �ت‌و بەو‬ ‫شێوەیە‪.‬‬ ‫هەربۆیە پێویستە بەشێوەیەكی بەردەوام‬

‫هەستەكان بۆ یەكتری دەرببڕێت‪ ،‬كە بە‬ ‫هۆیەوە دەتوانن پەیوەندییەكەیان‪ ،‬بەڵكو‬ ‫تێكەڵبوونی سۆزداریش بەردەوام بێت‪ ،‬بە‬ ‫هەمان شێوە لەسەر هەریەكەیان پێویستە‬ ‫ئامادەی تەواوی بۆ خۆگۆڕین‌و قبوڵكردنی‬ ‫بەرامبەرەكەی تێدا ببێت هەرچۆنێكە‪.‬‬ ‫ ئایا ئەو قبوڵكردنەی كە باسی لێوە‬‫دەكەیت بەشێوەیەكی ڕەها دەبێت؟ یاخود‬ ‫تا كاتی دروستبوونی گۆڕانكارییەكە دەبێت؟‬ ‫* بێگومان پێویستی ب��ە م��اوەی��ەك‬ ‫ئ��ارام��گ��ری دەب��ێ��ت ك��ە ك���ەم ن��ەب��ێ��ت‪ ،‬تا‬ ‫گۆڕانكاریەكە ڕوودەدات‪ ،‬توێژینەوەكانیش‬ ‫ئەوەیان ئاشكراكردووە كە (پێنج ساڵی)‬ ‫سەرەتای هاوسەرگیری ئەگەری ڕوودان��ی‬ ‫گۆڕانكاری‌و جیاوازی‪ ،‬هەروەها شكستیش‬ ‫دەبێتەوە‪ ،‬هەربۆیە دەڵێین‪ :‬كات هۆكارێكی‬ ‫گرنگە ت��ا ه���ەردوو ه��اوس��ەرەك��ە بتوانن‬ ‫ه��ەن��دێ��ك خ �و‌ون��ەری��ت��ی ن���ەخ���وازراو لە‬ ‫خۆیاندا بگۆڕن‪ ،‬بۆئەوەی لە پاشدا بتوانن‬ ‫پەیوەندییە هاوسەرییەكەیان بپارێزن‪ ،‬بە‬ ‫هەمان شێوە لەسەر ه��اوس��ەران پێویستە‬ ‫ل��ەگ��ەڵ ئ���ەو ك��ەم��وك��وڕی‌و ن��ەن��گ��ی��ان��ەدا‬ ‫خ���ۆی بگونجێنێت ك��ە ن��ەی��ت��وان��ی��وە لە‬ ‫هاودەمەكەیدا بیگۆڕێت‌و زۆرج��ار ئەوەش‬ ‫بەهۆی پیادەكردن‌و ڕاهاتنەوە دێت‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫ڕازیكردنی دەروونی بەدەست بەرداربوونی‬ ‫هەندێك لەو ئەندێشەگەراییەی كە خوازیار‬ ‫بووە لە هاودەمەكەیدا بەدی بكات‌و لەسەر‬ ‫هەنگاوەكانی گۆڕانكاریەكە خۆڕاگربێت‪ ،‬لە‬ ‫ڕووی كرداریشەوە ئەنجامدانی گۆڕانكاری‬ ‫لە سیفەتە كەسێتیەكاندا پێویستی بە كات‬ ‫هەیە‪ ،‬ب��ەاڵم هەندێجار لە خۆباییبوون‌و‬ ‫خۆپەرستی ب��ەس��ەر م��رۆڤ��دا زاڵ��دەب��ێ��ت‪،‬‬ ‫ه��ەرب��ۆی��ە دەبینین دەس��ت��ب��ەردارب��وون‌و‬ ‫تێگەیشتنی بەرامبەرەكەی ڕەت دەكاتەوە‪.‬‬ ‫لە ڕێگەی ش��ارەزای‌و توێژینەكانمەوە‬ ‫ئەوە دووپات دەكەمەوە كە ئەمە بە هۆكاری‬ ‫سەرەكی زیادبوونی ڕێژەكانی جیابوونەوە‬ ‫دادەنرێت‪ ،‬لە سااڵنی دەستپێكی پڕۆسەی‬ ‫هاوسەریەكەدا‪.‬‬ ‫ كەواتە‪ ،‬لەكاتی گەشتی گۆڕانكاریەكەدا‪،‬‬‫ڕۆڵی الیەنی بەرامبەر چی دەبێت؟‬ ‫* ڕۆڵی سەرەكی هاودەمی ژیان بریتیە‬ ‫لە دەست خۆشیكردن لە هەموو هەوڵێكی‬ ‫سەركەوتوو‪ ،‬بۆ وێنە‪ :‬كاتێك مێرد شتێكی‬ ‫ت��ای��ب��ەت ل��ە ژن��ەك��ەی داوا دەك����ات وەك‬ ‫(ئامادەكردن‌و خاوێن ڕاگرتنی ماڵ كاتێك‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫لە كاركردن دێتەوە) “تا هەست بە ئارامی‌و‬ ‫حەوانەوە‌و دڵنیای بكات‪ ،‬لێرەدا ڕۆڵی ئەو لە‬ ‫بەجێهێنانی داواكاریەكەیەوە دەستپێدەكات”‬ ‫تا ڕازی بكات‪ ،‬جا هەندێجار لەو ئەركەدا‬ ‫سەركەوتوو دەبێت‌و هەندێجاریش شكست‬ ‫دەخوات‪ ،‬دەبێت هەندێجار چاو لەو شكستە‬ ‫بپۆشێت‪ ،‬ئ���ەوەش وای ل��ێ��دەك��ات زیاتر‬ ‫پێداگربێت لە بەدیهێنانی سەركەوتن‪.‬‬

‫چاو لەدەر‪..‬‬

‫ مێردی چاو ل��ەدەر‪ ..‬ئایا دەتوانرێت‬‫ژیانی ه��اوس��ەری لەگەڵدا ببرێتە سەر‌و‬ ‫بەردەوام بكرێت؟‬ ‫* دەڵ��ێ��م‪ :‬پێویستە ل��ەم ح��اڵ��ەت��ەدا‬ ‫مێرد ڕووب��ەڕووی ئەوە بكرێتەوە كە ئەو‬ ‫ڕەفتارانە چی بەسەر ژنەكەیدا دێنێت‪،‬‬ ‫گەر پاساوەكەشی ئەوە بوو كەوا هۆكارەكە‬ ‫خ��ۆی��ەت��ی وات���ە (ژن��ەك��ەی��ەت��ی)‌و گرنگی‬ ‫بەڕواڵەتی خۆی نادات‪ ،‬یاخود هەر شتێكی‬ ‫تر! ئەوا لەو حاڵەتەدا پێویستە بۆشاییەكان‬ ‫پڕبكاتەوە‌و زیاتر بایەخ‌و گرنگی بە خۆی‬ ‫ب��دات‪ ،‬تا دەرگ���ای ئ��ەو شتانەی ب��ەڕوودا‬ ‫دابخات‪ ،‬كەوا وه‌کو پاساو دەیهێنێتەوە‪.‬‬

‫بەرپرسیارێتی هاوبەش‬

‫ ك���ەس���ان���ێ���ك ه������ەن ه����ون����ەری‬‫بەرەنگاربوونەوە نازانن‌و ناتوانن ئەنجامی‬ ‫ب��ده‌ن‪ ،‬پاشان پەلەدەكه‌ن‌و بڕیاری ئەوە‬ ‫دەده‌ن هۆكارەكان هاوسه‌ره‌كەی دەرنەخات؟‬ ‫* كارێكی هەڵەیە بەبێ دەرخستن‌و‬ ‫ئاشكراكردنی هۆكارەكان‪ ،‬كاردانەوە ئەنجام‬ ‫ب��درێ��ت “چ��ون��ك��ە م��اف��ی ه��ەردووك��ی��ان��ە‬ ‫وردەكاریەكان سەبارەت بە یەكتری بزانن”‬ ‫تا س��ۆز‌و خۆشەویستی‌و گ��ەرم‌وگ��وڕی لە‬ ‫نێوانیاندا زیاد بكات‪ ،‬سەركەوتنی پڕۆسەی‬ ‫هاوسەریەكە لەسەرشانی هەردووالیانە‪.‬‬ ‫ هەمیشە ل��ە ك��ات��ی شكستهێنانی‬‫پ��رۆس��ەی ه��اوس��ەری��دا ئ��اف��رەت ت��اوان��ب��ار‬ ‫دەكرێت‌و هەندێك وەك لێدانی ئۆتۆمبێل‬ ‫وەس��ف��ی دەك���ات‪ ،‬وات��ە پێویستە ئافرەت‬ ‫بەرگەی هەموو كێشەكان بگرێت‪ ،‬بەڕێزت‬ ‫سەبارەت بەمە چی دەڵێیت؟‬ ‫* من پێم وایە سەنگ‌و قورساییەكە‬ ‫دەكەوێتە سەرشانی هەردووالیان نەك تەنیا‬ ‫الیەكیان‌و لەسەر هەردووكیانە هەوڵی شیاو‬ ‫بۆ ب��ەردەوام��ب��وون��ی ئ��ەو بونیادە ج��وان‌و‬ ‫ڕازاوەیە بدەن‪ ،‬بە هیچ شێوەیەك ئەو قسەیە‬ ‫ڕاس��ت نییە كە دەوت��رێ��ت تەنیا ئافرەت‬ ‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك ‪37‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫بەرپرسی شكستەكەیە‌و ئەوە ستەمێكە‌و لە‬ ‫بەرامبەری ئەنجام دەدرێت‪.‬‬ ‫ زۆرێك لە پیاوان كەم دوون‪ ،‬دەبێت‬‫هەڵوێستی ژن لەم بارەیەوە چۆن بێت‪ ،‬كە‬ ‫مێردەكەی بە هیچ شێوەیەك ناخی خۆی‬ ‫بۆ دەرنابڕێت؟‬ ‫* لەو كاتانەدا لەسەر ئافرەت پێویستە‬ ‫هەستەكانی كە لە دەرئەنجامی ئەو كەم‬ ‫دوان��ەی��ەوە پەیدا دەبێت بە مێردەكەی‬ ‫بڵێت‪ ،‬لە هەستكردنی ب��ەوەی ب��ڕوای پێ‬ ‫ناكات‪ ،‬یاخود خۆشی نەوێت‪ ،‬هەوڵبدات‬ ‫چەند جارێكی ی��ەك لە دوای ی��ەك‌و بە‬ ‫ڕێ��گ��ەی ج���ی���اواز‌و ش��ێ��وازی ج��ۆرب��ەج��ۆر‬ ‫لەسەر ئەم ئاڕاستەیە ب��ەردەوام بێت‪ ،‬جا‬ ‫گەر هاتوو سەركەوتووبوو‪ ،‬ئ��ەوا شتێكی‬ ‫باشە‪ ،‬گەر گۆڕانێكی كەمیش ڕوویدا‪ ،‬ئەوا‬ ‫دەبێت بەچارەنووسی خ��ۆی ڕازی بێت‪،‬‬ ‫ئامۆژگاریشی دەك��ەم بە هیچ شێوەیەك‬ ‫بیر لە جیابوونەوە نەكاتەوە‪ ،‬بەاڵم گەر‬ ‫پێكەوە ژیانیان كارێكی مەحاڵ بوو‪ ،‬ئەوا‬ ‫جیابوونەوە تاكە چارەسەر دەبێت‪.‬‬ ‫ب���ەاڵم ئێمە ئ��ەم��ڕۆ وام���ان لێهاتووە‬ ‫جیابوونەوەمان بەالوە ئاسان بێت‪ ،‬ئەوەش‬ ‫بۆ الوازبوونی پاڵنەرە دینیەكە دەگەڕێتەوە‬ ‫ك��ە ب��ە ه��ۆك��ارێ��ك��ی گرنگی س��ەرك��ەوت�ن‌و‬ ‫بەردەوامبوونی هەر پڕۆسەیەكی هاوسەری‬ ‫دادەنرێت‪ ،‬لەبەرئەوەی ڕێنماییە دینیەكان‬ ‫ه��ەم��ی��ش��ە ه��ان��ی م��رۆڤ��ەك��ان دەدەن بۆ‬ ‫خ��ۆش��ن��وودی‌و لە خۆگرتنی كەسانی تر‪،‬‬ ‫لەوەش گرنگتر ئارامگرتن لەسەر ئەوەی كە‬ ‫ڕقی لێیەتی‪ ،‬گەر بێتو ئەو پاڵنەرە دینیە‬ ‫بەهێز بووایە‪ ،‬ئ��ەوا ه��ەردوو هاوسەرەكە‬ ‫دەی��ان��ت��وان��ی ك��ەم��وك��وڕی��ی��ەك��ان��ی الی��ەن��ی‬ ‫بەرامبەر هەرس بكەن‌و ئارامگربن لەسەری‪،‬‬ ‫بەاڵم گەر ئەو وه‌زعە دینیە الواز بوو‪ ،‬ئەوا‬ ‫دەبێتە پەرچەكردار‌و بیركردنەوەی لۆژیكی‬ ‫دونیایی پ��ەرە دەسێنێت‪ ،‬ئ��ەوەش توانای‬ ‫بەرگەگرتنی هاوسەران كەم دەكاتەوە‪ ،‬هەتا‬ ‫لە بەرامبەر ساكارترین كێشەشدا‪.‬‬ ‫ زی��ادب��وون��ی ڕێ��ژەك��ان��ی قەیرەبوون‬‫وای��ك��ردووە كچان لە كاتی هەڵبژاردندا‬ ‫دەس���ت���ب���ەرداری ه��ەن��دێ��ك ل���ە پ��ێ��وەرە‬ ‫سەرەكیەكانیان ب��ن‪ ،‬جا گ��ەر پێوەرەكان‬ ‫ڕۆشنبیری‪ ،‬یاخود كۆمەاڵیەتی بن‪ ،‬ئایا‬ ‫پێت وانییە ئەمە بووبێتە هۆكارێك بۆ‬ ‫زیادبوونی حاڵەتەكانی جیابوونەوە؟‬ ‫* سەرەتا پێویستە بەدوای هۆكارەكانی‬ ‫قەیرەبووندا بگەڕێین‪ ،‬لە كاتێكدا هەموو‬ ‫‪ 38‬ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬

‫گرنگیدانێكی كچ لە كاتی هەڵبژاردندا لە‬ ‫م���ادەدا ك��ۆب��ۆت��ەوە‌و ئ��ەو خۆشگوزەرانیەش‬ ‫كە تێیدا دەژێ��ت‪ ،‬هەر ئەوەشە وایكردووە‬ ‫سەرجەم ئ��ەو داواك��اران��ە ڕەت بكاتەوە كە‬ ‫ناتوانێت خ��ەون��ە مادییەكانی ب��ۆ ب��ەدی‬ ‫بهێنێت‪ ،‬بەڵكو خ��ەون��ی كەسوكارەكەشی!‬ ‫زۆرج��ار ئ��ەو گەنجەی هەوڵی پێكەوەنانی‬ ‫خێزان دەدات‪ ،‬لەسەرەتای ژیانی كاركردنیدا‬ ‫دەبێت‌و تواناكانی سنوردارن‌و هەربۆیە هەر‬ ‫كەسێك لەو بارودۆخەدا بێت ڕەت دەكرێتەوە‪،‬‬ ‫ئ��ەوەش بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی تەمەنی‬ ‫ه��اوس��ەری‌و لەم دۆخەشدا كچان خۆیان وا‬ ‫دەبیننەوە كە دەستبەرداری هەندێك لەو‬ ‫سیفەتە سەرەكییەكانە بن كە پێویستن بۆ‬ ‫سەركەوتنی پەیوەندییەكەیان‪ ،‬هەروەك كچان‬ ‫لەگەڵ زیادبوونی تەمەنیاندا توانایان سەبارەت‬ ‫بە گونجاندن‌و سازدان لەگەڵ هاودەمی ژیاندا‬ ‫كەمتر دەب��ێ��ت��ەوە‪ ،‬بۆیە زۆرب���ەی پڕۆسە‬ ‫هاوسەرییەكان شكست دەهێنن‪.‬‬ ‫ه��ەر ل��ەم دی��دگ��ای��ەوە‪ ،‬م��ن ه��ان��دەر‌و‬ ‫ب���ان���گ���ەوازك���ەری زوو ژن��ه��ێ��ن��ان �م‌و بە‬ ‫ه��ی��چ ش��ێ��وەی��ەك ل��ەگ��ەڵ ئ���ەو هەڵمەتە‬ ‫بانگەشەكردنانەدا نیم ك��ە ب��اس ل��ە بە‬ ‫ت���اوان ناساندنی زوو ژنهێنان دەك���ەن‪،‬‬ ‫لە ژێ��ر ه��ەر پاساوێكدا بێت‌و ئ��ەوان بۆ‬ ‫خۆیان یاسا‌و ڕێسایەك دادەڕێژن كە لەگەڵ‬ ‫كۆمەڵگەكانماندا ناگونجێت‌و لەگەڵ سروشتی‬ ‫پاكی مرۆڤایەتیشدا ناگونجێت‪ ،‬ئەم كارەش‬ ‫بۆ كوڕی گەنج بە هەمان شێوەیە‪ ،‬چەندە‬ ‫زووتر ژن بهێنێت‪ ،‬ئەوا توانای هەوڵدانی لە‬ ‫ژیاندا زۆر زیاتر دەبێت‪.‬‬

‫ژیانی هاوسەری بێ كێشە‬

‫پێشبینییەكانی ژن‬ ‫ ل��ە كۆمەڵگەیەكدا ك��ە ڕۆشنبیری‬‫بەكاربەری تێدا باڵوبێت‪ ،‬مێرد چۆن لەگەڵ‬ ‫ژنە بە ئاگا‌و سەركێشەكەیدا مامەڵە بكات؟‬ ‫* ئەم كارە هەر لە ساتی دیاریكردنەوە‬ ‫دەستپێدەكات‪ ،‬كە دەبێت ك��وڕەك��ە توانا‬ ‫م��ادی��ی��ەك��ان��ی خ���ۆی ب���ۆ دەس��ت��گ��ی��ران‌و‬ ‫ك���ەس���وك���ارەك���ەی دەرب����خ����ات‌و پێویستە‬ ‫ڕاشكاو بێت لەگەڵیاندا‪ ،‬تا دوای پڕۆسەی‬ ‫ه��اوس��ەری��ەك��ە ل��ە كێشە ب����ەدوور بێت‌و‬ ‫پێویستە بژاردەكان لەبەردەمیدا دەرببڕێت‬ ‫ئ��ەوی��ش ب���ۆی ه��ەی��ە ب���ەو دۆخ���ە ڕازی‬ ‫بێت‪ ،‬یاخود ڕەتی بكاتەوە‪ ،‬بەاڵم گەر لە‬ ‫ڕاشكاوی بترسێت‪ ،‬ئەوا دەبێت بزانێت پەرە‬ ‫بەكارەكان دەدات‌و ئاڵۆزتری دەكات‪.‬‬

‫كەشی ڕۆمانسی‬

‫ لە دەستپێكی پرۆسەی هاوسەریدا‬‫هەردوو هاوسەرەكە گرنگی بە بەدیهێنانی‬ ‫ك��ەش��ی ڕۆم��ان��س��ی��ی��ەت دەدەن‪ ،‬ت��ا ئ��ەو‬ ‫كاتەی ماوەیەك بەسەریدا تێپەڕدەبێت‌و‬ ‫بەرپرسیارێتیەكە زیاتر دەبێت‌و دۆخەكە‬ ‫دەگ��ۆڕێ��ت‪ ،‬كەوابوو ئەو كات بەدیهێنانی‬ ‫كەشە ڕۆمانسییەكە لە ئەستۆی كێدایە كە‬ ‫دەبێت بەشێوەیەكی ب���ەردەوام پشتیوانی‬ ‫لێبكات؟‬ ‫* ب����ەرپ����رس����ی����ارێ����ت����ی����ەك����ە‬ ‫بەرپرسیارێتیەكی هاوبەشە‌و دەبێت‬ ‫هەریەكەیان پێداگربن لەسەر ڕازیكردنی‬ ‫الیەنی بەرامبەر‌و بەردەوام هەست‌و سۆزی‬ ‫بەتینی لەگەڵدا بگۆڕێتەوە‌و نابێت تەنیا‬ ‫بەدەوری خۆیدا بسوڕێتەوە‌و گرنگی بە‬ ‫خۆی بدات‪ ،‬بەڵكو دەبێت سنووری خۆی‬ ‫تێبپەڕێنێت‌و ئەوانی تریش بگرێتەوە‪،‬‬ ‫ئەوەش بەڵگەیە لەسەر تەندروستبوونی‬ ‫دەروون��ی‪ ،‬بەاڵم پێویستە ئەو كارە بێ‬ ‫هیچ ڕۆچ���وون‌و زی��ادەڕەوی��ەك ئەنجام‬ ‫بدرێت‪.‬‬ ‫ زۆرێك لە خانمان پێیان وایە ژیان‬‫لەگەڵ مێردی گومانكەردا زۆر سەختە‪،‬‬ ‫ئایا ڕای تەندروستی دەروونی لەم بارەیەوە‬ ‫چییە؟‬ ‫* زۆرب����ەی ئ���ەو ه��اوس��ەران��ەی ئ��ەم‬ ‫سیفەتەیان تێدایە گ��ی��رۆدەی نەخۆشی‬ ‫دەروون��ی ب��وون‌و پێویستیان بەچارەسەر‌و‬ ‫ڕاوێژكردنە‪.‬‬ ‫ كەوابوو ڕۆڵی ژن لەو چارەسەرەدا‬‫چییە؟‬ ‫* پێویسته‌ ل���ه‌س���ه‌ری ل��ه‌ گرنگی‬ ‫ڕاوێ��ژك��ردن��ی دەروون���ی ڕازی بكات‌و لە‬ ‫كاتی چوونیدا بۆ الی پسپۆڕی دەروونی‬ ‫لەگەڵیدا بێت‪ ،‬چارەسەرێكیش هەیە‬ ‫كە بە چ��ارەس��ەری دەروون���ی هاوسەری‬ ‫ناودەبرێت‪ ،‬ئەویش ئەوەیە پسپۆڕەكە‬ ‫ئەو كێشەیەی كە ه��ەردوو هاوسەرەكە‪،‬‬ ‫یاخود یەكێكیان گیرۆدەی بوون دەناسێت‪،‬‬ ‫ل���ەو ك��ات��ەش��دا دەت��وان��ێ��ت دەستبخاتە‬ ‫س��ەرك��ێ��ش��ەك�ە‌و ل��ێ��رەش��دا ه��ەری��ەك��ەی��ان‬ ‫دەتوانن كەموكوڕیەكانیان دەربخەن‪ ،‬بێ‬ ‫ئەوەی هەستی یەكتری بریندار بكەن‪.‬‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫ده‌ست ڕه‌نگینی‬

‫ئامادەكردنی‪ /‬سایە‬

‫با بۆجارێكیش بێت‪ ،‬بەم شێوەیە پەتاتە‬ ‫سوور بكەینەوە بۆ خۆشەویستانمان‪.‬‬

‫خاتوونەك���ەم‪ ،‬دەكرێت پاش���ماوەی‬ ‫خۆراكەكەت فڕێنەدەیت‌و بەسادەترین‬ ‫ش���ێوە جوانتری���ن زینە ب���ۆ ماڵەكەت‬ ‫دروستبكەیت‪..‬‬

‫كەرەستەكان‪:‬‬

‫‪ 3‬باینجانی مامناوەند‪.‬‬ ‫‪ 3‬تەماتەی مامناوەند‪.‬‬ ‫‪ 1‬خەیار‪.‬‬ ‫‪ 1‬بیبەری سەوزی گەورەی شیرین‪.‬‬ ‫پیازی جنراو بە پێی ئارەزوو‪.‬‬ ‫خوێ‪.‬‬ ‫بیبەری ڕەش‪.‬‬ ‫كەچەپ‪.‬‬ ‫‪ 1‬كەوچكی بچوك زیرە‬

‫ئامادەكردنی‪:‬‬

‫زەاڵتەی باینجان‬

‫‪ -1‬هەموو كەرەستەكان لە باری درێژی بە باریكی دەبڕین‪.‬‬ ‫‪ -2‬تەنها باینجانەكە لە ناو كەمێك زەیت سوور دەكەینەوە‌و دایدەنێین هەتا سارد دەبێتەوە‪.‬‬ ‫‪ -3‬پاشان هەموویان تێكەڵ دەكەین‌و خوێ‌و بیبەر‌و زیرەكەی پێوە دەكەین‌و باش تێكەڵی دەكەین‪.‬‬ ‫ئەم جۆرە موقه‌بیالتە لەگەڵ گەص‌و خواردنی سوركراوە‌و برژاو‪ ،‬پێشكەش دەكرێت‪.‬‬ ‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك ‪39‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫پێست‌و‬

‫ماددە خۆراكییە پێویستەكانی‬ ‫هاودەم هاشم‬

‫خوێندكاری كۆلیجی دەرمانسازی قۆناغی پێنجەم‬ ‫‪ 40‬ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬


‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫ئ���ەو ئ��ەن��دام��ان��ەی ك��ە بەشێكیان‬ ‫مردون بۆئەوەی بە زیندویی بمێننەوە‪،‬‬ ‫ئ��ەوان��ی��ش پ��ۆش��ەرەك��ۆئ��ەن��دام��ی��ی��ان‬ ‫پێدەوترێت كە لەش دادەپۆشن‌و یارمەتی‬ ‫هاوسەنگی ناوەكی دەدەن‪ ،‬كە بریتین‬ ‫لە (پێست‌و نینۆك‌و م��وو)‪ ،‬كە پێست‬ ‫گەورەترینیانەو وەكو هەموو ئەندامە‬ ‫گرنگەكانی تری لەش‪ ،‬وەك مێشك‌و دڵ‪،‬‬ ‫پێویستی بە ماددەی خۆراكی باش هەیە‬ ‫بۆ پارێزگاریكردن لە شێوەو فرمان‪.‬‬ ‫گرنگترین ماددەخۆراكی كە پێست‬ ‫پێویستی زۆری پێیەتی‪ ،‬بریتییە لە‬ ‫ڤیتامین (‪)B‬و بایۆتین‪ ،‬ك��ە یەكەی‬ ‫سەرەكین بۆ دروستبوونی خانەی نوێی‬ ‫تەندروست لە پێستدا‪.‬‬ ‫بێگومان ڤیتامینەكانی دیكەش گرنگن‬ ‫بۆ پێست‪ ،‬ڤیتامین (‪E‬و‪ )C‬دژەئۆكسانن‪.‬‬ ‫پارێزگاری لە پێست دەكەن دژی تیشكی‬ ‫خۆر دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ئەو ماددە‬ ‫زیانبەخشانەی كە بە هۆی زیندە چاالكی‬ ‫پێستەوە دروستدەبن‌و هەروەها هۆكارن‬ ‫بۆ كەمكردنەوەی تێكشكاندنی پێست‪.‬‬ ‫ڤیتامین (‪)A‬یش پارێزگاری لە پێست‬ ‫دەكات‪ ،‬كە وەكو خۆی بمێنێت‌و یارمەتی‬ ‫چاكبوونەوەی خانەكانی دەدات‪.‬‬ ‫ل���ەب���ەرئ���ەوە پێویستە خ��واردن��ی‬ ‫هەمەجۆرەو تەندروست بخورێت كە پڕ‬ ‫بێت لە میوەی تازەو سەوزە وەك‪:‬‬ ‫تەماتە‪ :‬ماددەی بایۆتین‌و ڤیتامین(‪)C‬‬ ‫تێدایە‪.‬‬ ‫گێزەر‪ :‬م��اددەی بایۆتین‌و ڤیتامین‬ ‫(‪ )A‬تێدایە‪.‬‬ ‫سڵق‪ ،‬كاهوو‪ ،‬بادەم‪ :‬ڤیتامین(‪ )E‬یان‬ ‫تێدایە‪.‬‬ ‫ماسی‪ :‬سەرچاوەی پرۆتین‌و ڤیتامینە‪،‬‬ ‫بێگومان پێست ج���ۆری ج��ی��اوازی‬ ‫هەیەو هەرجۆرەو شێوازی خۆی هەیە‬ ‫بۆ پاراستنی‪:‬‬ ‫‪ -1‬پێستی چەور‪:‬‬ ‫پێویستی بە پاككردنەوەی زۆرهەیە‬ ‫بۆ البردنی ئەو چەورییە كۆكراوەیەی‬ ‫سەری نیشتوە‪ ،‬چونكە لەوانەیە ماددەی‬ ‫پیسی ترو بە كتریای زیانبەخشی لەسەر‬

‫كۆببنەوەو ببنە هۆی پەڵەو زیپكە‪ ،‬بۆیە‬ ‫دەبێت بە الیەنی كەمەوە ڕۆژی سێ‬ ‫جاردەم‌و چاو بە ئاووسابون بشۆرێت‪.‬‬ ‫ب��ۆ ك��ەم��ك��ردن��ەوەی چ���ەوری پێست‬ ‫دەت��وان��رێ��ت ئ��اوی لیمۆ لە دەم��ووچ��او‬ ‫بدرێت‪ ،‬بۆ ماوەی ‪ 20‬خوله‌ک‪.‬‬ ‫ه��ەن��دێ ج���ۆری خ����ۆراك‌و دەرم���ان‬ ‫نەخورێت كە دەبنە هۆی پەڵەو زیپكە‪.‬‬ ‫مەساج‪ :‬دەمووچاوشێالن بەسودە بۆ‬ ‫پێستی چەور بۆ پاككردنەوەی چەوری‬ ‫قواڵیی پێست‪.‬‬ ‫گ���ەرم���اوی ه��ەڵ��م��ی ب��ۆ دەم‌و چ��او‬ ‫ب��ۆ الب��ردن��ی چ����ەوری‪ ،‬چ��ارەس��ەرە بۆ‬ ‫نەهێشتنی خاڵە ڕەشەكانی سەرپێست‪.‬‬ ‫‪ -2‬پێستی وشك‪:‬‬ ‫ڕۆژانە جارێك‪ ،‬یان دووجار بە ئاوی‬ ‫ساردو سابوون بشۆردرێت‪.‬‬ ‫س��اب��ون��ەك��ە (زەی��ت��ی زەی��ت��ون‪ ،‬یان‬ ‫گلیسرین) بێت باشترە‪.‬‬ ‫ئاو خواردنەوەی زۆر بۆ پێستی وشك‬ ‫بەسودە‪.‬‬ ‫‪ -3‬پێستی وشك ــ چەور‪.‬‬ ‫‪ -4‬پێستی ئاسایی‪ :‬ڕۆژی جارێك‪ ،‬یان‬ ‫دووجاربشۆردرێت‪.‬‬ ‫*ه����ۆك����ارەك����ان����ی ت���ووش���ب���وون‬ ‫بەنەخۆشییەكانی پێست‪:‬‬ ‫‪ -1‬ناڕێكی ژەمەخواردنەكان‪ :‬گرنگی‬ ‫نەدان بە ژەمەخۆراكییەكان‪ ،‬بەپێی بڕە‬ ‫پێویستییەكان لە پرۆتین‌و كالیسیۆم‌و‬ ‫ڤیتامینەكان‪ ،‬كەمی‪ ،‬یان زۆری ئەم بڕە‬ ‫پێویستانە ئەنجامی نەرێنی خۆی هەیە‬ ‫لەسەر پێست‌و الشەی مرۆڤ‪.‬‬ ‫‪ -2‬پیسبوونی ژینگە‪ :‬قەرەباڵغی‌و‬ ‫دەن��گ‌و تیشكی كارلێكە ناوكییەكان‪،‬‬ ‫یاخود دووكەڵی جگەرەو ماددەی كیمایی‌و‬ ‫دەرئەنجامی بارووت‌و تەقەمەنی جەنگ‪،‬‬ ‫ئەمانە هۆكارن بۆ دروستكردنی گۆڕان‬ ‫لەسەر پێستی مرۆڤ‪ .‬هەروەها دەنگی‬ ‫مۆلیدەو نانكردنی ئافرەت‪ ،‬دەبنە هۆكاری‬ ‫تێكدانی شێوەی ئاسایی دەم‌وچاو‪.‬‬ ‫‪ -3‬نائارامی دەرونی‪ :‬خەم‌و دڵەڕاوكێ‬ ‫هۆكاری سەرهەڵدانی زۆر نەخۆشییە كە‬ ‫بەشێكی زۆری شوێنەوارەكەی لەسەر پێست‬

‫‪ 18‬سایە‬

‫دەردەكەوێت‪ ،‬وەك دەركەوتنی پەڵەو زیپكە‪،‬‬ ‫ئەمانەش بە هۆی ئەو حاڵەتە نائاساییەی‬ ‫بەسەر هەست‌و هۆش‌و ناخی ئەو مرۆڤەدا‬ ‫دێت‪ ،‬هەروەها ئەم حاڵەتە كاریگەری هەیە‬ ‫لەسەر زوو سپی بوونی قژو چرچبوونی‬ ‫دەم‌وچاوو هەڵوەرینی برژانگ‪.‬‬ ‫‪ -4‬گرنگی ن��ەدان بە خود‪ :‬زۆرجار‬ ‫جیاوازی دەبینی لە نێوان ڕووخساری‬ ‫دوو ئافرەت‪ ،‬بۆ نموونە كە هاوتەمەنن‪،‬‬ ‫ه��ۆك��اری ئ��ەم ج��ی��اوازی��ی��ەش ب��ە پلەی‬ ‫یەكەم چەندێتی گرنگیدانە بەسەرشتن‌و‬ ‫بەكارهێنانی ج��ۆری س��اب��ون‌و شامپۆو‬ ‫ڕێژەی چەوری لەش كە لە كەسێكەوە‬ ‫ب��ۆ كەسێكی ت��ر دەگ��ۆڕێ��ت‪ ،‬ئ��ەوان��ەی‬ ‫كەسەرولەشیان چەورە پێویستیان بەزوو‬ ‫زوو شتن‌و جلگۆڕین هەیە‪ ،‬بە تایبەتی‬ ‫سەرشتن پێش خ��ەوت��ن ل��ە ش��ەوان��دا‪،‬‬ ‫دەبێتەهۆی گەشی ڕووخسار‪.‬‬ ‫‪ -5‬دەرئ��ەن��ج��ام��ەك��ان��ی س��ك��پ��ڕی‌و‬ ‫م��ن��اڵ��ب��وون ل��ە ئ��اف��رەت��ان��دا‪ :‬ئ��اف��رەت��ی‬ ‫دووگیان لە ماوەی سكپڕیدا دووچاری‬ ‫چەندین نەخۆشی دەب��ێ��ت�ه‌وه‌‪ ،‬لەوانە‬ ‫زەرده��ەڵ��گ��ەڕان��ی دەم‌وچ����او‪ ،‬م��اڵ��ە كە‬ ‫بریتییە لە چەند پەڵه‌یەكی ڕەش بەسەر‬ ‫ڕوومەت‌و لوت‌و نەوچەوان‪.‬‬ ‫‪ -6‬بەكارهێنانی ئارایشت‪ :‬دەبێتە‬ ‫هۆی لە دەستدانی ڕه‌ونه‌قی سروشتی‪،‬‬ ‫كاریگەری لەسەر كچانی تازە پێگەشتوو‬ ‫زۆرتر دەردەكەوێت‪ ،‬لە شێوەی زەردبوون‪،‬‬ ‫یان لێوڕەشبوون‌و وشكبوونەوەی پێست‪،‬‬ ‫چاوسوربوون‪ ،‬برژانگ هەڵوەرین‪ ،‬زوو‬ ‫پیره‌ڵۆکبوونی دەم‌وچاو‪.‬‬ ‫‪ -7‬كاریگەری میوە لەسەر پێست‪:‬‬ ‫میوە یەكێكە لە بەخششەكانی خوای‬ ‫گەورە كە بە ئاسانی بێ لێنان‌و كواڵن‬ ‫دەست مرۆڤ دەكەوێت‪ ،‬زۆرب��ەی بەها‬ ‫خۆراكیە پێویستەكانی مرۆڤی تێدایە‪،‬‬ ‫وەك ڤیتامین (‪)A،C،E‬ئ���اس���ن‪ .‬میوە‬ ‫هۆكارە بۆ بەرگریكردن لەو نەخۆشیانەی‬ ‫كە توشی پێست دەبن‪ ،‬هەروەها ئەگەر‬ ‫م��رۆڤ بتوانێ ژەمێك لە ژەمەكان بە‬ ‫میوە پڕبكاتەوە بە تایبەتی ئێواران ئەوا‬ ‫لە ڕووی تەندروستی‪ ،‬سەالمەتی گەدەو‬ ‫ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك ‪41‬‬


‫سایە ‪18‬‬

‫‪Www.sayakurd.com‬‬

‫س��وڕی خوێن‪ ،‬ه��ەروەه��ا ڕەنگدانەوەی‬ ‫لەسەر پێست بریتییە لە دەستكەوتنی‬ ‫پێستێكی خاوێن‌و گەش‌و بێلەكە‪.‬‬ ‫*نموونەی هەندێك میوەو سەوزە‪:‬‬ ‫‪ -1‬گێزەر‪ :‬دەوڵەمەندترین میوەیە لە‬ ‫ڤیتان (‪ ،)A‬خوادنەوەی بەردەوامی ئاوی‬ ‫گێزەر دەبێتە ه��ۆی بەرگری ب��اش لە‬ ‫نەهێشتنی دروستبونی پەڵەو تێكچوونی‬ ‫پێست‪.‬‬ ‫‪ -2‬خەیار‪ :‬بۆ پاككردنەوەی خانەكانی‬ ‫پێست ب��ەس��ودەو هەستیاری پێست‌و‬ ‫پەڵەی ڕەشی ژێرچاو ناهێڵێت‪ ،‬شەربەتی‬ ‫خەیار بۆ پاراوبونەوەی پێست پێویستە‪.‬‬ ‫‪ -3‬كاهوو‪ :‬بۆ پاراوكردنی پێست‌و‬ ‫پاراستنی لە تیشكی خۆر پێویستە‪.‬‬ ‫‪ -4‬پ��ەت��ات��ە‪ :‬ب��ۆ الب��ردن��ی وەرەم���ی‬ ‫ژێ��رچ��او (پ���اش ئ���ەوەی ت��وێ��ژاڵ ك��را)‬ ‫ه��ەروەه��ا باشترین پ��اك��ك��ەرەوەی��ە‪ ،‬بۆ‬ ‫پێستی هەستیار‪.‬‬ ‫‪ -5‬ب��ۆ سافبوونی پێست‪ ،‬س��ود لە‬ ‫تەماتە وەردەگ���ری���ن‪ ،‬ه��ەروەه��ا ئ��اوی‬ ‫تەماتە بۆ پێستی زۆرو وشك‌و زۆرچەور‬ ‫بەسودە‪.‬‬ ‫‪ -6‬لیمۆ‪ :‬بۆ كەمكردنەوەی چەوری‬ ‫دەم‌وچ���او‪ ،‬ئ��اوی لیمۆ بۆ ش��اردن��ەوەی‬ ‫پەڵەی دەم‌وچاو‪.‬‬ ‫‪ -7‬قەیسی‪ :‬دەوڵەمەندە بە ڤیتامین‬ ‫(‪ ،)A‬ب��ەرگ��ری��دەك��ات ل��ە چرچبوونی‬ ‫پێست‪.‬‬ ‫‪ -8‬سێو‪ :‬میكرۆب‌و بەكتریای سەر‬ ‫پێست لەناو دەب���ات‪ ،‬چونكە زۆرب��ەی‬ ‫میكرۆبەكان بەرگەی كاریگەری ئاوی‬ ‫سێوناگرن‪.‬‬ ‫‪ -9‬پرتەقاڵ‪ :‬ئەو ئاوەی كە لە توێكڵی‬ ‫پرتەقاڵدایە كاریگەری هەیە لەسەر‬ ‫ڕەونەقی پێست‌و دەیپاریزێت لە زبری‌و‬ ‫قڵیشان‪.‬‬ ‫چەندگیراوەیەك‪:‬‬ ‫‪ -1‬بۆ البردنی پەڵەو سپیكردنەوەی‬ ‫دەم‌وچاو‪:‬‬ ‫(‪3‬دەن��ك ب��ادەم‪1 ،‬هێلكە‪ ،‬كەوچكێكی‬ ‫بچوك ئاوی لیمۆ)‪..‬‬ ‫ب���ادەم���ەك���ە دەخ���رێ���ت���ە ئ�����اوەوه‌و‬ ‫‪ 42‬ساڵی چوارەم زستانی ‪2013‬ز ‪1434 -‬ك‬

‫دەخوسێنرێت‪ ،‬پاشان دەكوترێت تادەبێت‬ ‫بە هەویر‪ ،‬ئاوی لیمۆو سپێنەی هێلكەكەی‬ ‫تێدەكرێت‌و دەشێلرێت‪ ،‬توێژاڵێك لەسەر‬ ‫پەڵەكە دادەنرێت‪ ،‬تا ‪15‬خولەك‪ ،‬پاشان بە‬ ‫ئاوی سارد دەشۆردرێت‌و ڕۆژانە دووبارە‬ ‫دەكرێتەوە‪.‬‬ ‫‪ -2‬بۆچارەسەركردنی زیپكە‪:‬‬ ‫(‪ 1‬كەوچك ئ��اوی پیاز‪ 1 ،‬كەوچك‬ ‫زەیتی زەیتون)‪ ،‬تیكەڵدەكرێ‌و دووجار لە‬ ‫دەم‌و چاو دەدرێ‪ ،‬بۆ ماوەی ‪ 20‬خولەك‪.‬‬ ‫‪ -3‬بۆ دەم‌و چاوی پیرەلوك‪:‬‬ ‫(‪ 2‬كەوچك شیر‪ 1 ،‬زەردێنەی هێلكە)‬ ‫تێكەڵ دەكرێن‌و لە دەم‌و چاو دەدرێت‪..‬‬ ‫*هۆكارەكانی چرچ‌ولۆچی دەم‌وچاو‪:‬‬ ‫‪ -1‬بەركەوتنی تیشكی خۆر‪ :‬بە زۆری‬ ‫چرچی دەم‌وچ��او بە هۆی بەركەوتنی‬ ‫تیشكی خ��ۆرەوەی��ە‪ ،‬بە درێژایی ژیان‪،‬‬ ‫هەروەها دەبێتە هۆی ڕەشبوونی پێست‪،‬‬ ‫چونكە تیشكی سەرو وەنەشەیی دەچێتە‬ ‫ناو پێستەوە‪ ،‬دەبێتە هۆی تێكشكاندنی‬ ‫ئەو ماددانەی كە پاڵپشتی پێست دەكەن‪،‬‬ ‫هەر چەندە تیشكی خۆر سودیشی هەیە‬ ‫بۆ لەش لە ڕێگەی ڤیتامین ‪ ،D‬بەاڵم‬ ‫خۆپاراستن لە تیشكی خۆر پێویستە‪،‬‬ ‫ئەویش بە كەمكردنەوەی ماوەی چوونە‬ ‫ب���ه‌رخ���ۆر‪ ،‬زۆرم���ان���ەوە ل��ەب��ەر ه��ەت��او‬ ‫شێرپەنجەی پێستیش دروس��ت��دەك��ات‪،‬‬ ‫ن��ەك تەنها چرچ‌ولۆچی‪ .‬هەوڵبدرێت‬ ‫لە كاتژمێر (‪11‬ب��ۆ‪)3‬ی ناوەڕاستی ڕۆژ‪،‬‬ ‫خ���ۆر ل��ە تیشكی ه��ەت��او ب��پ��اری��زرێ‬ ‫ئەگەرناچاربوویت دژەخۆر بەكاربهێنە‪.‬‬ ‫‪ -2‬ج���گ���ەرەك���ێ���ش���ان‪ :‬ه���ۆك���ارە‬ ‫ب���ۆ دروس���ت���ب���وون���ی چ���رچ‌ول���ۆچ���ی‌و‬ ‫خ���ێ���راب���وون���ی پ����رۆس����ەی پ��ی��رب��وون‬ ‫ب��ە ه���ۆی دەردان������ی ئ��ەن��زی��م��ەوە كە‬ ‫م���اددەی الستیكی‌و كۆالجینی پێست‬ ‫تێكدەشكێنێت‪،‬هەروەهادووكەڵەكەشی‬ ‫ڕەنگێكی نادروست دەدات بە پێست‪.‬‬ ‫‪ -3‬گرژبوونی ماسولكەی دەم‌وچ��او‪:‬‬ ‫هەندێ دەربڕین كە خومان پێوەگرتووە‬ ‫بە درێژایی كات دووب��ارەی دەكەینەوە‪،‬‬ ‫وەك خۆمتكردن پێكەنین‪ ،‬یان گرژبوونی‬ ‫چاو بە هۆی چاوكزی‪ ،‬بۆ باش بینین‪ ،‬بۆ‬

‫خۆپاراستن پێویستە چاویلكەی هەتاوی‌و‬ ‫پزیشكی بەكاربهێنرێت‪.‬‬ ‫‪ -4‬شێوازی خەوتن‪ :‬لەوانەیە ببێتە‬ ‫هۆی چرچبوونی ڕووخسار‪ ،‬بە هۆی ئەو‬ ‫پەستانەی دەكەوێتە سەری‪.‬‬ ‫‪ -5‬كتوپڕ كەمكردن‪ ،‬یان زیادكردنی‬ ‫كێش‪ :‬كەمكردنی كێش بە خێرایی‪،‬‬ ‫دەبێتە ه��ۆی چ��رچ��ب��وون‪ ،‬چونكە بە‬ ‫خ��ێ��رای��ی خ��ان��ەك��ان تێكدەشكێن‪ ،‬لە‬ ‫ماوەیەكی كەمدا‪ ،‬هه‌روه‌ها زوو قەڵەوبون‬ ‫ب��ە ه��ەم��ان ش��ێ��وە‪ ،‬چ��ون��ك��ە پێكهاتە‬ ‫الستیكییەكەی پێست تێكدەشكێنێت‪.‬‬ ‫بۆخۆپاراستن لەم حاڵەتە‪:‬‬ ‫* دابەزاندنی كێش بە ڕێگای دروست‪،‬‬ ‫نەهێشتنی خێراقەڵەوبوون‪ ،‬ئەویش‪:‬‬ ‫ داب���������ەزان���������دن���������ی ك���ێ���ش‬‫كه‌متر لە نیو كیلۆ لە هە فتە یه‌كد ا ( یە ك‬ ‫پاوەند)‪.‬‬ ‫ دوورك���ەوت���ن���ەوە ل��ە خ����واردن‌و‬‫خ��واردن��ەوەی زۆر‪ ،‬چونكە دەبنە هۆی‬ ‫خێرا قەڵەوبوون‌و تێكشكانی پێست‪.‬‬ ‫‪ -6‬چەند هۆكارێكی تر وەك كەم‬ ‫خ��ەوت��ن‌و ب���اری دەرون����ی‪ :‬كەمخەوی‬ ‫كاریگەری هەیە لەسەر پێست‪ ،‬چونكە‬ ‫تێرخەونەبیت ل��ەش م��اددەی زی��اد لە‬ ‫پێویستی ك��ۆرت��ی��زۆڵ (‪)Cortisol‬‬ ‫دەردەدات‪ ،‬ئەم هۆرمۆنەش دەبێتە هۆی‬ ‫تێكشكانی خانەكانی پێست‪ .‬پێویستە‬ ‫كاتی حەوانەوە زۆر بێت‪ ،‬چونكە ماددەی‬ ‫هۆرمۆنی زیاتر دەدرێ��ت‪ ،‬دەبێتە هۆی‬ ‫یارمەتی بۆ م��اددەی الستیكی یەكەی‬ ‫پێست‪ ،‬وەك��و خۆی بمێنێتەوە‪ ،‬پێست‬ ‫تەنك نەبێت‌و چرچ نەبێت‪.‬‬ ‫* هۆكاری دووچ��ارب��وون بە خاڵ‌و‬ ‫پەڵەو چرچی دەم‌وچاو‪ :‬لە دوای تەمەنی‬ ‫‪40‬ساڵییه‌وه‌‪ ،‬دەگەڕێتەوە بۆ پرۆسەی‬ ‫بەسااڵچون (‪ )Aging‬چەوری ژێر پێست‬ ‫كەم دەبێتەوەو دەبێتە هۆی تەنكبوونی‬ ‫خانەكان‌و تێكچونی خانەی پێست‪ ،‬دەبێتە‬ ‫هۆی وشكبونەوەی چینەكانی سەرەوەی‬ ‫خانەكان‪ ،‬دوای مردنی خانەكان دەنكۆڵە‬ ‫میالنەكان ئەتەقن‌و ڕەنگی قاوەیی‌و خاڵ‬ ‫دروستدەكەن‪.‬‬


‫پەخشان‬

‫دایك‬

‫ئەو نیشتیمانەیە ئەوەی نەیبێ‬ ‫دەربەدەر‌و بێ النەیە‪ ،‬لە هەر كوێ بێ ئاوارەیە!‬ ‫لە شەوە زەنگی مێژوودا دوور لە ڕووناكی‬ ‫سەحەر ژن ئەو مەخلوقە مەزڵومەی لە ژێر‬ ‫عەیب���ەی ژن بوونا ئەناڵێ! هەر چاڵە‌و ماڵی‬ ‫كچێ بۆ هەموو بەهارێ چرۆی كچ لەو سەر‬ ‫زەمین���ە وش���كەوە خەیمەیان هەڵ���ەدا‪ ،‬هەر‬ ‫خونچە كچێ ئەپش���كووت بە داس���ی جەهل‬ ‫دروێنە ئەكرا! كە باری ئەم باره‌ش���ی فەیزی‬ ‫ئیس�ل�امە‪ .‬ه���ەر كچ���ە‌و بەس���ەر چاڵێكەوە‬ ‫ئەڕوێ‌و مەرحەبا ل���ە پەلكە زێڕینەی دوای‬ ‫باران���ەكا‪ ،‬ئ���ەوێ ڕۆژ ژن ب���ە جەس���تە ل���ە‬ ‫تاریك���ی ئەنراو ئەمڕۆش بە ڕۆح دیلی داوی‬ ‫تاریك���ی ئەكرێ! ئەرێ گەلۆ دوێنێ كێ گوڵە‬ ‫مێینەكان���ی هەڵەوەران‪ ،‬جەه���ل‪ ،‬یان دین؟‬ ‫ئەم���ڕۆ كێ ژن هەڕاجەكا‪ ،‬جەهل‪ ،‬یان دین؟‬ ‫دووبارە هەر ئەو بەرەبەیانەی خۆری ئازادی‬ ‫هەڵهات ئیسالم بویە قەڵغانی ژن لە چاڵەوە‬ ‫بۆ ڕووناكی‪ ،‬لە بەندەیی بۆ ئازادی‪ ،‬لە پەستی‬ ‫بۆ بڵندی‪ ،‬لە ڕووتیەوە بۆ حیجاب تا مێش‌و‬ ‫مەگەزی زەڵكاو لەس���ەر پاكی‌و عیففەتی ژن‬ ‫نەگەزێ! كە ئەم خۆری ئیس�ل�امە هات ژنی‬ ‫لە چاڵی تاریكی بیر‌و هزرەوە دەرهێنا كرایە‬ ‫دایك‪ ،‬بەهەشتی خوای لە ژێر پێ نا!‬ ‫ل���ە ژێ���ر لێزمەی ئەم فەی���زا لەم خاكی‬ ‫كاوان���ەوە ئێم���ەش ش���ین بوی���ن‌و دێین‌و لە‬ ‫پەلكە زێڕینەی پاش باران ئەڕوانین‪.‬‬ ‫دەبین���ە ئایەت���ی حیج���اب‌و ل���ەم س���ەر‬ ‫زەمین���ی ئیمانەوە ڕێی ئەكەین ڕۆژێ لەگەڵ‬ ‫مەریەما دەچینە مەعبەد‌و بە ڕۆح جا ڕووی‬

‫ماڵ���ی مەحەبەت دەكەی���ن‌و ڕۆژێ دەبینەوە‬ ‫س���ومەییە‌و وان���ەی خۆڕاگ���ری یەك���ەم ژنە‬ ‫شەهیدی ئیسالم بۆ ئێرە دێنینەوە‪...‬‬ ‫لەگەڵ ئەم كاروان���ی خۆرەدا هەر ڕۆژە‌و‬ ‫هەنگاوێ دەنێین‪..‬‬ ‫ڕۆژێ وەك ئەسما‌و دەبینە كۆڵ هەڵگری‬ ‫ڕێگای كۆچی پێغەمبەر ‪.h‬‬ ‫ڕۆژێ ت���ر دەبینە دایك‌و دەیان قارەمانی‬ ‫مێژوو ڕەوانەی سەر شانۆی ژیان دەكەین‪.‬‬ ‫ئەوە ئێمەین دڵمان نیشتیمانە بۆ غەمی‬ ‫هەمووان دەبینە دەسەس���ڕی ئەش���ك‌و ماڵی‬ ‫گەرم بۆ ڕێبواران‪..‬‬ ‫دەبین���ە ن���ازی بێ ن���از‌و ن���ان‌و بەرگی‬ ‫هەژاران‪..‬‬ ‫دڵی گەرمم���ان دەكەینە كوانوی س���ۆزی‬ ‫كوخی س���اردی نەداران‪ ،‬ه���ەر ڕۆژە‌و غەمی‬ ‫فیراقی ژنێكی تەنیا‌و فرمێسكی مناڵێكی بێ‬ ‫باوك لە كۆڵ ئەگرین‪.‬‬ ‫ئەوە ئێمەین بە ئاماژەی ئایەتی تەعاون‬ ‫دەرگا بە دەرگا مەحەبەت دابەشەكەین‪.‬‬ ‫ل���ە بەرە بایانی مێ���ژووەوە مێژوو خاڵی‬ ‫نەب���وە لە خەباتی دڵس���ۆزانەی ژن‪ ،‬گەر ژن‬ ‫نەبا كێ بێش���كەی غەمی ژیان���ی ڕائەژەنی؟‬ ‫ڕێگا پڕ لە ڕێبوار‌و لەم زێدی ئەشك‌و ژانەوە‬ ‫ه���ەر ژنە‌و ل���ە بەرامبەر پ���ارە‌و نانی ژیانی‬ ‫هەڕاجەكا‪ ،‬هەر ژنە‌و لە ژێر درەختی صەبرا‬ ‫ب���ە پڕی كۆش���ی هەت���وەوە كەوتۆتە ڕێ بە‬ ‫ئومێدی هاوس���ێیەتی پێغەمب���ەر‪ ،‬ژیانی ژن‬

‫لێرە خاڵی نیە لە ژان‪ .‬ئێمە دێین‌و لەگەڵتانا‬ ‫كۆڵی قورسی نەداریتان لە كۆڵ دەنێن‪ ،‬ئێمە‬ ‫دێین‌و دەبینە س���ێبەر بۆ بەر هەتاوی تینی‬ ‫ژیان!‬ ‫پریاسكەمان هەمان سۆزە كە سەروەرمان‬ ‫دابەش���یەكرد‪ ،‬ئامانجم���ان بەخت���ەوەری‬ ‫هەموانە‪ ،‬ئایندەش���مان گەش‌و پ���ڕ نوور لە‬ ‫كۆس���پ‌و كەندەاڵنی ڕێگەدا چرا هەڵەكەین‪،‬‬ ‫ڕێگا ڕوون���اك دەكەین تا هەر كەس هات بە‬ ‫شوێنمانا هەنگاو بنێ‪،‬‬ ‫ئێم���ە هاتی���ن حیكایەت���ی گ���ەورەی ژن‬ ‫لە ئیس�ل�اما بڵێینەوە‪ ،‬ئ���ەوە ژنە لە ژووری‬ ‫ئاسمانەوە خوا سەالمی بۆ ئەنێرێ!‬ ‫ئ���ەوە ژنە لە بیابان���دا خوا زەمزەمی بۆ‬ ‫دەردێنی!‬ ‫ئەوە ژنە لە داری وش���ك هێشوە خورمای‬ ‫بۆ ئەڕوێنێ!‬ ‫ئێمە هاتوین تا درەختی بەختەوەری ئەم‬ ‫دینە سەوزایی خەزان نەیگرێ‪ ،‬ئێمە دێین تا‬ ‫كاروانی ژیان لە دووریمان نەبێتە ژان‪،‬‬ ‫ژن ئ���ەو كائین���ە مەزن���ەی ل���ە پێن���او‬ ‫پێكەنینی ئەوانی دییا ئەگری!‬ ‫ب���ۆ هێنانە نێو ژیان���ی یەكێكی دیكەش‬ ‫ئەمری!‬ ‫تا ئەوان بنوون ئەو خەبەر‬ ‫بۆ ئەوان ماڵ خۆی دەربەدەر!‬

‫ئیمان شارەزووری‬


‫ماڵێک پڕ ل ‌ه جوانی‬

‫دیکۆر هۆم ‪1‬‬

‫مامۆستایان‪ /‬ته‌نیشت ئاماده‌یی‬ ‫ڕه‌وشه‌ن به‌درخان‬ ‫ته‌له‌فۆن‪07480170145 - 3281322 :‬‬

‫دیکۆر هۆم ‪2‬‬

‫شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیک محمود‪ /‬به‌رامبه‌ر‬ ‫سه‌نته‌ری بۆڵینگ‬ ‫ته‌له‌فۆن‪07480129424 - 3287970 :‬‬

‫دیکۆر هۆم ‪3‬‬ ‫شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیک محمود‪ /‬خوار‬ ‫یاریگا‌ی چیا‬ ‫ته‌له‌فۆن‪07480129595 - 07480129494 :‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.