2
چوارشەممە 2017/7/19
ژمارە ()1
بۆ مسۆگەركردنی ئایندەی نەوەكانمان بەڵی هەڵدەبژێرین
لە
كاكەمیـــن نەجـــار ئەندامـــی مەکتەبی سیاســـی پارتـــی دیموکراتی کوردســـتان ،بەرپرســـی ئەنجومەنی ســـەرکردایەتی هەولێـــر :رۆلی ئافـــرەت زۆرە لـــە هەڵبـــژاردن و ئافرەت بـــە قەد پیـــاوان دەنگیان هەیـــە و راگەیانـــدن رۆلی خـــۆی دەبینی لە باڵوكرنەوەی هۆشـــیاری و رادیـــۆی هێلیـــن رۆڵێكی بـــاش دەبینی.
ساســـان عەونی ئەندامـــی ئەنجومەنی ســـەرکردایەتی و بەرپرســـی دەســـتەی ڕێکخـــراوە جەماوەری و پیشـــەییەکان: پێم وایـــە ڕۆڵی ئافرەت لەم پرســـە چارەنوسســـازەدا لەپیاو زیاترە لـــەڕووی قەناعەت پێکـــردن و هاندانی ئەندامانی خێزان و کەســـوکار و دەوروبەر ،هیوادارین ئافرەتان لەوپرســـە گرنگەشـــدا پێشەنگ بن.
فرســـەت ســـۆفی ئەندامـــی پەرلەمانـــی کوردســـتان :لە ســـەرتاپای دونیـــا کاتێـــک میللەتێـــک بـــەرەو ڕاپرســـی و ســـەربەخۆییە لەهەرســـاتێکی مێژوویـــی لەبـــەردەم دروســـتکردنی دەوڵەت دەبێت ،دەوڵەت لەســـەر فەرشـــی ســـوور بـــۆ هیچ کەســـێک ڕانەخـــراوە.
ئەحمەد كانـــی ئەندامی ئەنجومەنی ســـەرکردایەتی پارتی و بەرپرســـی لقی : 2 پێگەی ئافرەت بە بەراورد لەگەڵ پێشـــتر زۆر پێشـــكەوتووە مـــن دڵنیام رۆڵی ئافرەت لە پرۆســـەی ریفراندۆم و دواتریش لە ســـەربەخۆییدا ئەگەر ســـێ جـــار بەقەد پیـــاو نەبێ دوو جار بەقـــەد پیاوە.
بڵند ئیســـماعیل بەرپرســـی لقی 16ی پارتی دیموکراتی کوردستان: ئافـــرەت ئەگەر مافـــی دەنگدانی پێ نەدرێ شۆرشـــی بۆ دەكا بۆیـــە كە ئـــەو مافەی هەیـــە غەدرە ئەگـــەر دەنگ نەدا.
هیـــوا ئەحمەد مســـتەفا ئەندامی ئەنجومەنی ســـەرکردایەتی پارتـــی و بەرپرســـی لقـــی 24ی ســـەفین :شۆرشـــەكانی میللەتـــی ئێمە بۆ ســـەربەخۆیی بووە و ئافـــرەت لە هەموو شۆرشـــەكاندا رۆڵـــی خۆیـــان بینیوە و دڵنیام لە پرۆســـەی ریفرانـــدۆم و دەنگدان بۆ ســـەربەخۆیی کوردســـتان رۆڵێکی بااڵیـــان دەبێت .
ئەبـــو كاروان ئەندامـــی مەکتەبی سیاســـی حزبی شـــیوعی کوردســـتان و ئەندامـــی ئەنجومەنـــی بـــااڵی ریفراندۆم: پیویســـتە لـــەو لیژنـــەی دادەنرێت بـــۆ ریفرانـــدۆم ئافرەتی تیدابیـــت و بەرنامەیەك دابنرێت كە چۆن ئافرەتان بەشـــدار دەبن لەو پرســـە گرنگـــەی ریفراندۆم.
عـــارف رشـــدی راوێـــژکاری مەکتەبـــی سیاســـی پارتـــی دیموکراتـــی کوردســـتان: ئافـــرەت نەك نیڤە كومەلگەیە بەلكو پترە ئەڤرۆ پێویســـتە ئافـــرەت ل پیشـــیا خەلكی دی بیت ٫داخـــازا من ل ئافرەتا كوردســـتانی روژا 25-9بكەنە روژا سەرخەبونا ئافرەتی.
مهابـــاد قەرەداغی سەرنووســـەری گۆڤاری شـــیکاری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان: 25ی ئەیلـــول لـــە دایـــك بونەوەیەكی نوێـــی نەتەوەیەكە هیـــوادارم هەر لـــەو رۆژە ریفراندۆم بـــە دەنگێكی بەڵێی زۆر ســـەردەكەوی هەمان رۆژ دەوڵەتی كـــوردی رابگەیەنرێت.
نەســـرەدین سندی سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیـــدارەی هەرێم و بەرپرســـی پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیســـامی کوردســـتان :ب رۆلی ئافرەتێ كومەلگە بەرەف ئاقارەكێ باشـــتر دچیـــت ،ب هیچ شـــیوەیەكی ئافرەت نابیـــت د هیچ بواردا رۆلی وێ بهیتە پشـــت گوه هاڤیتن.
لـــە چوارچێـــوەی بەرنامەکانـــی رادیـــۆی هێلیـــن دەنگـــی یەکێتی ئافرەتانی کوردســـتان کە لە ســـەر شـــەپۆلی 103.6پەخـــش دەکات ،میوانانـــی بەرنامەی بـــەرەو ریفراندۆم لە بەشـــێکی گفتوگۆکانیان و دەربـــارەی رۆڵـــی ئافرەت ڕای خۆیـــان دەردەبرن:
ریفراندۆم وەک پرسێکی نیشتیمانی
ناسک سعید
نوسەرو توێژەر ..ماستەر لە میدیاو کلتور
پرســـی رێفرانـــدۆم چەند ســـاڵێکبوو ،ببوە جێگەی باسی زۆرێک لەدانیشتنە کۆمەاڵیەتی و سیاســـیەکانی ئەم هەرێمـــە ،بەاڵم لەدوای دەســـت نیشـــانکردنی بەروارەکەی ،پرســـی رێفرانـــدۆم چووە قۆناغێکـــی دیکەوە ،ئیدی لە جـــەدەل دەرچوو بەڵکو بـــووە واقیعێکی بەرجەســـتەکراو کە دەبێت ســـەرجەم پارتە سیاســـیەکان وەک هەلێکی مێـــژووی دوبارە نەکـــراو لێی بروانـــن و کاری بۆبکەن. سیاســـەتی رێفرانـــدۆم توانـــی گوتارێکـــی یەک دەنگی ســـەرجەم پارتە سیاســـیەکانی
هەرێمـــی کوردســـتان یەک بخـــات تەنانەت بەو پارتە سیاســـیانەش پێیانوایە رێفراندۆم لـــە ئێســـتادا ســـەرکەوتوو نابێـــت یاخـــود بیانوگەلێکـــی بـــێ بنەمـــا بـــۆ ئەنجامدانی دەدۆزنەوە. بەرلـــەوەی گفتوگـــۆ لەســـەر زەرورییەتـــی رێفرانـــدۆم بکەین بـــۆ هـــەر نەتەوەیەک کە خواســـتی لەسەر ســـەربەخۆبون بێت ،گرنگە پێناســـێکی ئـــەم چەمکە بکەیـــن و لەماناو جۆرەکانـــی تێبگەین. رێفرانـــدۆم بریتیـــە لە دەنگدانی راســـتەوخۆ
بـــۆ هەڵبژاردنـــی وەاڵمێـــک کـــە لەســـەر پرســـێکی دیاریکـــراو بنیـــاد دەنرێـــت، بـــەو مانایـــەی رێفرانـــدۆم رێگەیەکـــە هاونیشـــتیمانیان دەیانەوێـــت بەشـــداربن لەپرســـە چارەنوســـازەکاندا .بـــۆ نموونە لە ١٨ی ســـێپتمبەری ٢٠١٤خەڵکی سکۆتالندا رێفراندۆمیـــان ئەنجامـــدا بەمەبەســـتی ســـەربەخۆبون و جیابونەوەیان لە شانشینی بەریتانیـــا. رێفراندۆم لە چەند شێوازێک پێکدێت: -رێفرانـــدۆم ئەنجـــام ئەدرێـــت بـــۆ پارتـــە
سیاســـیەکان ،یـــان هەڵبـــژاردن. رێفرانـــدۆم بـــۆ پـــرس یـــان یاســـایەکیتایبـــەت ئەنجـــام ئەدرێـــت ،بـــۆ نموونە بۆ پرســـی ســـەربەخۆیی. یاخـــود حکومەتێکی لۆکاڵـــی رێفراندۆم بۆپرســـێکی تایبەت ئەنجامی بدات. بێگومـــان هەریـــەک لـــەو جۆرانە یاســـا و پرەنســـیپی تایبـــەت بەخـــۆی هەیـــە کـــە دەســـەاڵت دەدات بـــە الیەنـــی پەیوەندیدار بریـــار لەســـەر رێفرانـــدۆم بدات. لە باشـــووری کوردستان ،پرســـی رێفراندۆم لـــەدوای دەســـت نیشـــانکردنی کاتەکـــەی بۆتە پرســـێکی گەرمی گفتوگـــۆ و دیالۆگی هاونیشـــتیمانیان ،بەرێداالبردنی ئەم پرســـە لەالیەن دژە سەربەخۆیخوازەکانەوە ،ئەگەری دوو دڵی الی جەماوەر بەرجەســـتەکردووە لە بەرامبەر ئەمەشـــدا بەرەی ســـەربەخۆیخواز زیاتـــر دەتوانـــن کاریگـــەری لەســـەر ئـــەو رەهەندانـــە دابنێـــن کە بنیـــادی ئایندەیەکی گـــەش دەکەن هەتـــا دوو دڵی ریشـــەکێش بکە ن . پرســـی رێفرانـــدۆم هێنـــدەی لـــەدەرەوەی هەرێمـــی کوردســـتان بۆتە باســـێکی گرنگ نێوهێنـــدە لەناوخـــۆ گرنگـــی پێنـــەدراوە، ئەوە ئاشـــکرایە دەرەنجامەکانـــی رێفراندۆم کاریگەریـــان لەســـەر راگەیاندنـــی دەوڵەتی کـــوردی دەبێـــت بـــەو مانایـــەی بەپێـــی ئامادەســـازیەکان لەناوخـــۆ و دەرەوەدا فاکتەرێـــک دەبن بـــۆ راگەیاندنـــی دەوڵەت، بـــەالم لەهەمـــوو ئەگەرەکانـــدا بەپێـــی شـــرۆڤەکارە سیاســـیە نێودەوڵەتیـــەکان و میدیـــا جیهاینـــەکان ســـەربەخۆبوونی کوردســـتان فاکتێکـــی حەقیقیـــە و هـــەر لەســـەر ئـــەو بنەمایـــە مامەڵـــەی لەگەڵدا دەکـــەن .کـــورد دەبێتە ئـــەو دەوڵەتەی کە دەتوانێـــت نەخشـــەی ناوچەکـــە بگۆرێت و کاریگەری لەسەر ســـتراتیژییەتی پەیوەندیە
نێودەوڵەتیەکانـــی رۆژهەاڵتـــی ناوەراســـت بەتایبـــەت دراوســـێکانی وەک ئێـــران و تورکیا دەبێـــت ،لەبەر ئـــەو پۆینتەیە ئێران بـــە ئاشـــکرا نارەزایی خـــۆی لەســـەر ئەو پرســـە دەربریوە و تەنانەت هەوڵەکانیشـــی چرکردۆتـــەوە بۆ رێگریکردن بـــۆ ئەنجامدانی ئەو پرســـە.یەکێک لە ئەگەرەکانی ســـود لە درزەکانـــی ناو پارتە سیاســـیەکانی باشـــور وەردەگرێـــت و دەیەوێـــت پاڵپشـــتی چەند الیەنێکی سیاســـی یان چەنـــد کارەکتەرێکی سیاســـی ناو پارتـــە سیاســـیەکان بەتایبەت لـــە زۆنـــی ســـەوز وەربگرێت ،کـــە ئەمەش الوازترین خاڵی ســـەرکەوتنی ئەو ئەگەرەیە. لەبەرامبـــەر ئەمـــەدا هەوڵـــە دیپلۆماســـیە ســـەرکەوتوەکان ســـەرۆک بارزانـــی و خســـتنەرووی تـــەواوی ئەجێنـــدای پرســـی رێفرانـــدۆم و ســـەربەخۆیی لەگـــەڵ واڵتانی زلهێـــزی جیهـــان ،زیاتر زامنی ســـەرکەوتنی پرۆســـەکە دیـــاری دەکات. گرنگـــە هاونیشـــتیمانیان بـــە عەقڵێکـــی کراوەتـــر خوێندنەوە بۆ داهاتوی کوردســـتان بکـــەن ،کۆدەنگی نیشـــتیمانی لەســـەر ئەو پرســـە نیشتیمانیە ئەرکی ســـەرجەم چین و توێژەکانە ،ئاوردانەوە لە مێژووی ملمالنێکان فاکتەرێکـــی نێگەتیڤـــە بـــۆ الوازکردنـــی پرۆسەی هەڵمەتی بانگەشـــکردن ،ئەگەرچی زەروورە بەپێـــی پێـــوەرەکان راســـتیەکان دەربخرێـــن و هـــاوکات باس لـــە دەرەنجامە خراپەکانی ســـەرنەکەوتنی ئەو پرۆســـەیەش روون بکرێتـــەوە بـــۆ خەڵک .لێـــرەدا میدیا دەتوانێـــت ببێتە باشـــترین رایـــەڵ لەنێوان خەڵکدا بـــۆ ئەوەی کاریگەری باش لەســـەر بیرکردنەوە و زهنی هاونیشـــتیمانیان دروست بکات و پرۆســـەکە بەرەو ســـەرکەوتن بەرێت هەروەک چـــۆن لە زۆر واڵتـــی جیهان میدیا هۆکاری ســـەرەکی بـــووە بۆ سەرخســـتنی پرۆسە نیشـــتیمانیەکان.