Yary_74

Page 1

‫پاشکۆی وه‌رزشیی رۆژنامه‌ی ده‌ستوور‌ه‌‪ ،‬رۆژان ‌ه کۆمپانیای سولى تێلیگراف ده‌ریده‌کات‬

‫ژماره ‪ ،74‬یه‌کشه‌مم ‌ه‪2010/7/11 ،‬‬

‫‪ 4‬الپه‌ڕه‌‬

‫‪ 500‬دینار‬

‫‪www.destur.net‬‬

‫ئه‌لۆنسۆ رقی‬ ‫له‌چاره‌نووسی ئه‌رجه‌نتینه‌‬ ‫‪2‬‬

‫پۆ‬ ‫به‌ سته‌ر‬ ‫ی‬ ‫م‬ ‫دیاری و ‌ه ۆل ‌هر‪،‬‬ ‫ربگره‌‬

‫شه‌وی تێكشكاندی به‌ڕازیله‌‬

‫‪3‬‬

‫شۆڕشی پرته‌قاڵی‌و گه‌رده‌لولی ئیسپانی كۆتایی به‌مۆندیال ده‌هێنن‬ ‫پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی كرد‬

‫ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژارده‌یه‌كی تری ئه‌مریكای ره‌نجه‌ڕۆکرد‬

‫ل ‌ه ی��اری دیاریکردنی پله‌ی‬ ‫سێیه‌می مۆندیالدا‪ ،‬هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئه‌ڵمانیا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای تۆمارکردو‬ ‫ج��گ��ه‌ل��ه‌وه‌ی پ��ارێ��زگ��اری ل�ه‌و‬ ‫که‌مۆندیالی‬ ‫ده‌ستکه‌وته‌یکرد‬ ‫راب���������ردوو ب��ه‌ده‌س��ت��ی��ه��ێ��ن��ا‬ ‫ئه‌مریکای‬ ‫هه‌ڵبژارده‌یه‌کیتری‬ ‫باشووری ره‌نجه‌ڕۆکرد‬ ‫ش�����ه‌وی راب�������ردوو ی���اری‬ ‫دی��اری��ك��ردن��ی پ��ل �ه‌ی سێهه‌می‬ ‫م��ۆن��دی��ال ل��ه‌ن��ێ��وان ه����ه‌ردوو‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو ئۆرۆگوایی‬ ‫به‌ڕێوه‌چوو‪ ،‬ك ‌ه تێیدا ئه‌ڵمانیا‬ ‫توانی سه‌ركه‌وتن تۆماربكات‌و‬ ‫بۆ دووه‌مین مۆندیال له‌سه‌ریه‌ك‬ ‫پله‌ی سێهه‌می پاڵه‌وانێتیه‌ك ‌ه‬

‫به‌ده‌ستبهێنێت‪.‬‬ ‫ی���اری���ی ن���ێ���وان ه�����ه‌ردوو‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ك ‌ه له‌یاریگای "نیلسۆن‬ ‫ماندێال" له‌شاری پۆرت ئه‌لیزابێس‬ ‫به‌ڕێوه‌چوو ك ‌ه تێیدا ژماره‌یه‌كی‬ ‫زۆر له‌هانده‌ران ئاماده‌ی بینینی‬ ‫یارییه‌ك ‌ه بوون‪.‬‬ ‫له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی‬ ‫یارییه‌كه‌و‌ه ه��ه‌ردوو هه‌ڵبژارد‌ه‬ ‫ده‌ستیان به‌ئه‌نجامدانی هێرش‬ ‫ك���ردو له‌پێناوی تۆماركردنی‬ ‫گ����ۆڵ ك���ه‌وت���ن���ه‌خ���ۆی���ان‪ ،‬ك ‌ه‬ ‫ل �ه‌م �ه‌دا ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی ئه‌ڵمانیا‬ ‫ده‌ستپێشخه‌ریكردو له‌خوله‌كی‬ ‫‪ 18‬یارییه‌كه‌داو له‌ڕێی تۆماس‬ ‫مۆله‌ر گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد‪،‬‬ ‫ب��ه‌ت��ۆم��ارك��ردن��ی ئ���ه‌م گ��ۆڵ� ‌ه‬

‫هۆڵه‌ندا‪ :‬ئه‌خته‌بووت به‌درۆده‌خه‌ینه‌وه‌‬

‫یاریزانانی هۆڵه‌ندا ب��ڕی��اری��ان��داو‌ه له‌یاری‬ ‫ئه‌مشه‌ویاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن‌و پێشبینی‬ ‫ئه‌خته‌بووته‌ك ‌ه به‌درۆ بخه‌نه‌وه‌‪.‬‬ ‫به‌پێی هه‌واڵی سه‌رچاو‌ه رۆژنامه‌وانییه‌كان‪،‬‬ ‫یاریزانانی ئه‌ڵمانیا ده‌یانه‌وێت به‌بردنه‌وه‌یان‬ ‫له‌یاری ئه‌مشه‌و له‌ئیسپانیا‪ ،‬پێشبینی‬ ‫ئه‌خته‌بووته‌ك ‌ه به‌درۆبخه‌نه‌و‌ه ك ‌ه‬ ‫سه‌ركه‌وتنی ئیسپانیای راگه‌یاندبوو‪.‬‬

‫ه��اوك��ێ��ش�ه‌ی ی��اری��ی�ه‌ك� ‌ه گ��ۆڕاو‬ ‫ئۆرۆگوای بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی‬ ‫ئه‌نجامه‌ك ‌ه چ �ه‌ن��د هێرشێكی‬ ‫ئه‌نجامدا‪ ،‬تائه‌وه‌ی توانیان له‌ڕێی‬ ‫كافانی له‌خوله‌كی ‪ 28‬گۆڵی‬ ‫یه‌كسانی تۆماربكه‌ن‪.‬‬ ‫گێمی ی�ه‌ك�ه‌م��ی یارییه‌ك ‌ه‬ ‫ب��ه‌م ئ�ه‌ن��ج��ام�ه‌و به‌گۆڵێك بۆ‬ ‫ه���ه‌ردوو هه‌ڵبژارد‌ه كۆتایهات‪،‬‬ ‫ل �ه‌گ��ێ��م��ی دووه‌م������دا ه����ه‌ردوو‬ ‫به‌گوڕوتینێكی‬ ‫ه���ه‌ڵ���ب���ژارد‌ه‬ ‫جیاوازتره‌و‌ه هاتنه‌نێو یاریگاو‬ ‫له‌پێناوی ت��ۆم��ارك��ردن��ی گ��ۆڵ‌و‬ ‫ئه‌نجامه‌ك ‌ه‬ ‫یه‌كالییكردنه‌وه‌ی‬ ‫له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان‪ ،‬كه‌وتن ‌ه‬ ‫ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر تۆڕی‬ ‫گۆڵی یه‌كتر‪ ،‬كه‌لێره‌دا ئۆرۆگوایی‬

‫ده‌ستپێشخه‌ریكردو له‌ڕێی دیگۆ‬ ‫فۆرالنه‌و‌ه له‌خوله‌كی ‪ 51‬گۆڵی‬ ‫دووه‌می تۆماركرد‪.‬‬ ‫تۆماركردنی ئه‌م گۆڵ ‌ه الی‬ ‫ئه‌ڵمانییه‌كان كاردانه‌وه‌ی خراپی‬ ‫ل��ێ��ك �ه‌وت �ه‌وه‌و ی��اری��زان��ان��ی ئه‌و‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی ‌ه گوڕوتینیان به‌خۆیاندا‬ ‫تا ئه‌نجامه‌ك ‌ه یه‌كسانبكه‌نه‌وه‌و‬ ‫دووات���ر ل �ه‌ب �ه‌رژه‌وه‌ن��دی خۆیان‬ ‫یارییه‌ك ‌ه به‌كۆتابهێنن‪ ،‬ئه‌وه‌بوو‬ ‫پ��اش ‪ 5‬خ��ول �ه‌ك له‌گۆڵه‌كه‌ی‬ ‫ف���ۆرالن‪ ،‬یانسنی به‌رگریكاری‬ ‫ئه‌ڵمانیا ت��وان��ی ئه‌نجامه‌ك ‌ه‬ ‫ب��ۆ ه���ه‌ڵ���ب���ژارده‌ی واڵت��ه‌ك��ه‌ی‬ ‫یه‌كسانبكاته‌وه‌و به‌لێدانی سه‌ر‬ ‫گۆڵێك تۆماربكات‪.‬‬ ‫یارییه‌ك ‌ه به‌م ئه‌نجام ‌ه مایه‌و‌ه‬

‫شاكیرا‪ :‬ئیسپانیا براوه‌یه‌‬

‫شاكیرای كچ ‌ه گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی‬ ‫ج��ی��ه��ان‪ ،‬پێشبینی ئ����ه‌و‌ه ده‌ك���ات‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ببێت ‌ه پاڵه‌وانی‬ ‫جیهان‪ .‬شاكیرا له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی‬ ‫ماركای ئیسپانی رایگه‌یاند ك ‌ه له‌گه‌ڵ‬ ‫بۆچوونی ئه‌خته‌بوته‌كه‌دایه‌و پێیوای ‌ه‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یاری ئه‌مشه‌و‬ ‫ده‌باته‌وه‌و ده‌بێت ‌ه پاڵه‌وانی جیهان‪.‬‬

‫تاله‌خوله‌كه‌كانی كۆتایی یارییه‌كه‌دا‪،‬‬ ‫سامی خزێره‌ی به‌ڕه‌گ ‌ه تونسی‬ ‫گۆڵێكی بۆ ئه‌ڵمانیا تۆماركردو‬ ‫به‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫واڵته‌كه‌ی به‌خشی‪ ،‬به‌وجۆره‌ش‬ ‫یارییه‌ك ‌ه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ڵمانیا‬ ‫كۆتایی هات‌و بۆ دووه‌مین مۆندیال‬ ‫له‌سه‌ریه‌ك ئه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ‌ه بوو‌ه‬ ‫سێهه‌می مۆندیال‌و ئۆرۆگوایش‬ ‫پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا‪.‬‬ ‫ئه‌وه‌ی له‌م یارییه‌دا تێبینیكرا‬ ‫ب�ه‌ش��داری��پ��ێ��ن�ه‌ك��ردن��ی ك��ل��ۆزه‌ی‬ ‫ئه‌ڵمانی بوو‪ ،‬كه‌نزیكبوو له‌وه‌ی‬ ‫له‌تۆماركردنی گۆڵ له‌مۆندیاله‌كان‬ ‫به‌رۆناڵدۆی به‌ڕازیلی بگاته‌وه‌‪،‬‬ ‫چ��ون��ك � ‌ه گ���ه‌ر ل���ه‌و ی��اری��ی��ه‌دا‬ ‫به‌شدرایبكردایه‌و ته‌نها یه‌ك گۆڵی‬

‫بكردایه‌‪ ،‬كۆی گۆڵه‌كانی له‌مۆندیال‬ ‫بۆ ‪ 15‬گۆڵ به‌رزده‌بووه‌و به‌و ژمار‌ه‬ ‫پێوانه‌یی ‌ه ده‌گه‌یشته‌و‌ه ك ‌ه پێشتر‬ ‫رۆناڵدۆ تۆماریكردبوو‪.‬‬ ‫له‌م یارییه‌دا ئه‌ڵمانیا به‌ڕێژه‌ی‬ ‫‪ 52%‬كۆنتڕۆڵی یاریگای كرد‪18 ،‬‬ ‫هێرشی ئه‌نجامداو ‪ 12‬كۆرنه‌ری‬ ‫بۆ ئه‌ژماركرا‪ 3 ،‬كارتی زه‌ردیش‬ ‫ب��ۆ ی��اری��زان��ان��ی ب��ه‌رزك��رای��ه‌وه‌‪،‬‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوایش به‌ڕێژه‌ی‬ ‫‪ 48%‬كۆنتڕۆڵی یاریگای كرد‪16 ،‬‬ ‫هێرشی ئه‌نجامداو ‪ 6‬كۆرنه‌ری‬ ‫بۆ ئ�ه‌ژم��ارك��را‪ ،‬ته‌نها كارتێكی‬ ‫زه‌رد ب����ه‌ره‌وڕووی یاریزانێكی‬ ‫ب �ه‌رزك��رای �ه‌وه‌‪ ،‬تۆماس مۆله‌ری‬ ‫ئه‌ڵمانیش به‌باشترین یاریزان‬ ‫دیاریكرا‪.‬‬

‫فابریگاس به‌رشه‌لۆنه‌ی ناشرینكرد‬

‫سیسك فابریگاسی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئیسپانیا‪ ،‬یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی واڵته‌كه‌ی الی‬ ‫ئاڕسن فینگه‌ری راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ناشرین‬ ‫كردووه‌‪ .‬به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سپۆرتی‬ ‫كه‌ته‌لۆنی‪ ،‬فینگه‌ر رقی له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆن ‌ه‬ ‫ده‌بێته‌و‌ه كاتێك ل�ه‌الی�ه‌ن فابریگاسه‌و‌ه‬ ‫باسده‌كرێت‪ ،‬ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و یانه‌ی ‌ه‬ ‫له‌هه‌وڵی په‌لكێشكردنی یاریزانی ناوبراودایه‌‪.‬‬


‫‪yary@destur.net‬‬

‫باجیۆ به‌رپرسیارێتی وه‌رگرت‬ ‫رۆبێرتۆ باجیۆی ئه‌ستێره‌ی‬ ‫پێشووی ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی ئیتاڵیا‪،‬‬ ‫له‌یه‌كێكی تۆپی پێی واڵته‌كه‌ی‬ ‫به‌رپرسیارێتی وه‌رگرت‪.‬‬ ‫به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی شكۆی‬ ‫تۆپی پێ بۆ واڵته‌كه‌یان‪ ،‬یه‌كێتی‬

‫تۆپی پێی ئیتاڵی به‌رپرسیارێتی‬ ‫ئ��ی��داری ب�ه‌ رۆبێرتۆ باجیۆی‬ ‫ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫واڵته‌كه‌یدا‪.‬‬ ‫رۆژن��ام��ه‌ی ك��ۆرێ��ری دیلۆ‬ ‫سپۆرتی ئیتاڵی له‌هه‌واڵێكیدا‬

‫ئ��ه‌وه‌ی ب�ڵاوك��رده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی‬ ‫تۆپی پێی واڵته‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی‬ ‫گ���ه‌ڕان���ه‌وه‌ی ش��ك��ۆو هه‌یبه‌تی‬ ‫ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی تۆپی پێی واڵت‌و‬ ‫چ���اره‌س���ه‌رك���ردن���ی ك��ێ��ش�ه‌ك��ان‪،‬‬ ‫به‌رپرسیارێتی ئیداری به‌ رۆبێرتۆ‬

‫زافی‪ :‬ئێمه‌ به‌رشه‌لۆن ‌ه نین‬ ‫زافی هێرناندزی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئیسپانیا‪ ،‬ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫واڵته‌كه‌ی ته‌نها له‌به‌رشه‌لۆنه‌ پێكهاتبێت‪.‬‬ ‫له‌میانی لێدوانێكیدا ب��ۆ رۆژن��ام �ه‌ی‬ ‫م��ارك��ای واڵت��ه‌ك��ه‌ی‪ ،‬زاف��ی هێرناندزی‬ ‫ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاو یانه‌ی‬ ‫به‌رشه‌لۆنه‌ی ئه‌و واڵته‌ رایگه‌یاند كه‌‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی پێكنه‌هاتووه‬ ‫له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و هه‌مووان بۆ‬ ‫ئیسپانیا یاری ده‌كه‌ن‪.‬‬ ‫یاریزانی ناوبراو ئه‌وه‌شی‬ ‫راگه‌یاند كه‌ ئه‌و جیاوازییه‌ی‬ ‫له‌ده‌ره‌وه‌ باسده‌كرێت‪ ،‬له‌ناو‬ ‫ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌دا‬ ‫وانییه‌و هه‌موو یاریزانان‬ ‫به‌گیانێكی به‌رپرسانه‌وه‌‬ ‫ب��ه‌ش��داری مۆندیالیان‬ ‫ك��������ردووه‌و ه���ه‌رب���ه‌و‬ ‫گیانه‌شه‌وه‌ به‌شداری‬ ‫ی��اری كۆتایی ده‌ك�ه‌ن‬ ‫ك���ه‌ ب���ڕی���اره‌ ئ �ه‌م��ڕۆ‬ ‫ب��ه‌رام��ب��ه‌ر ه��ۆڵ�ه‌ن��دا‬ ‫ئه‌نجامیبده‌ن‪.‬‬ ‫وتیشی "راسته‌‬ ‫زۆرێك له‌یاریزانانمان‬

‫له‌به‌رشه‌لۆنه‌ یاری ده‌كه‌ن‪ ،‬به‌اڵم ئه‌مه‌ مانای‬ ‫ئ��ه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئیسپانیا به‌رشه‌لۆنه‌ بێت‪،‬‬ ‫ه �ه‌م��ووان ئاستیان وه‌ك ی�ه‌ك�ه‌و له‌پێناوی‬ ‫یه‌ك ئامانجیشدا تێده‌كۆشن‪ ،‬كه‌ سه‌ركه‌وتن‌و‬ ‫به‌ده‌ستهێنانی نازناوی مۆندیاله‌‪".‬‬

‫گواردیۆال متمانه‌ی به‌میسی هه‌یه‌‬

‫پ��ی��پ گ���واردی���ۆالی راه��ێ��ن��ه‌ری ی��ان �ه‌ی‬ ‫به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی متمانه‌ی خۆی به‌لیۆنێل‬ ‫میسی ئه‌رجه‌نتینی‌و ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی‬ ‫دوپاتكرده‌وه‌‪.‬‬ ‫له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرتی واڵته‌كه‌ی‪،‬‬ ‫پیپ گواردیۆالی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئه‌وه‌ی‬ ‫راگه‌یاند كه‌ لیۆنێل میسی باشترین یاریزانی جیهانه‌و هاوشێوه‌ی‬ ‫سااڵنی رابردوو پشتی پێده‌به‌ستێت‪.‬‬ ‫راهێنه‌ری ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ متمانه‌ی ته‌واوی به‌میسی‬ ‫هه‌یه‌ له‌وه‌رزی ئه‌مساڵدا هاوشێوه‌ی وه‌رزه‌كانی پێشوو ئاستێكی به‌رز‬ ‫پێشكه‌ش بكات بۆ یانه‌كه‌ی‪.‬‬ ‫وتیشی "به‌هۆی میسییه‌وه‌ ل �ه‌دوو وه‌رزی‬ ‫راب���ردوودا چه‌ندین نازناومان به‌ده‌ستهێنا‪،‬‬ ‫ئ�ه‌و ئێستاش باشترین یاریزانی‬ ‫جیهانه‌و نیگه‌رانیشم له‌وه‌ی‬ ‫ه��ه‌ڵ��ب��ژارده‌ك��ه‌ی ب �ه‌زوی��ی‬ ‫كرایه‌ده‌ره‌وه‌ی مۆندیال‪".‬‬ ‫ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ چاوه‌ڕێی‬ ‫م��ی��س��ی ده‌ك�������ات ك��ۆت��ای��ی‬ ‫ب��ه‌پ��ش��ووه‌ك��ه‌ی بهێنێت‌و‬ ‫ب��گ��ه‌ڕێ��ت��ه‌وه‌ ئیسپانیا‬ ‫تاله‌ویارییه‌دا به‌شێوه‌ی‬ ‫سه‌ره‌كی یاریپێبكرێت كه‌‬ ‫له‌میانی ج��ام��ی س��ۆپ�ه‌ری‬ ‫ئیسپانی به‌رامبه‌ر یانه‌ی‬ ‫سیڤیلییه‌ ئه‌نجامیده‌ده‌ن‪.‬‬

‫باجیۆ سپاردووه‌‪.‬‬ ‫به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ یه‌كێتی‬ ‫تۆپی پێی ئیتاڵی ب��ڕی��اری��داوه‌‬ ‫به‌رپرسیارێتی س�ه‌رۆك��ی به‌شی‬ ‫ورده‌ك��اری یه‌كێتییه‌كه‌ به‌ باجیۆ‬ ‫بسپێرێت كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر رۆڵی‬ ‫هه‌بووه‌ له‌سه‌رخستنی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئیتاڵیا ل �ه‌خ��ول‌و پاڵه‌وانێتیه‌‬ ‫نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‪.‬‬

‫ژماره ‪ ،74‬یه‌کشه‌مم ‌ه‪2010/7/11 ،‬‬

‫‪3‬‬

‫شه‌وی تێكشكاندی به‌ڕازیله‌‬

‫شۆڕشی پرته‌قاڵی‌و گه‌رده‌لولی‬ ‫ئیسپانی كۆتایی به‌مۆندیال ده‌هێنن‬ ‫ئه‌مشه‌و به‌ئه‌نجامدانی یاری‌‬ ‫ن��ێ��وان ه���ه‌ردوو ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ ‌‬ ‫ی‬ ‫ه��ۆڵ �ه‌ن��داو ئیسپانیا كۆتایی‬ ‫به‌یارییه‌كانی‌ مۆندیالی‌ ‪ 2010‬دێت‬ ‫كه‌ماوه‌ی‌ مانگێكه‌ له‌ئه‌فریقای‌‬ ‫باشوور سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌‬ ‫ده‌چێت‪.‬‬ ‫یارییه‌كه‌ له‌كاتژمێر ‪9:30‬‬ ‫خوله‌كی شه‌و له‌یاریگای "سوكه‌ر‬ ‫سیتی" له‌شاری‌ جۆهانسبۆرگی‌‬ ‫پایته‌ختی‌ ئه‌فریقای‌ باشوور‬ ‫به‌ڕێوه‌ده‌چێت‪.‬‬ ‫ئ��ه‌م ی��اری��ی�ه‌ ب��ۆ ه���ه‌ردوو‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ له‌لوتكه‌ی‌ گرنگیدایه‌‪،‬‬ ‫ئه‌مه‌ش به‌وپێیه‌ی‌ ه��ه‌ردووال‬ ‫هیچ نازناوێكیان نییه‌‪ ،‬كه‌‬ ‫پێشتر هۆڵه‌ندییه‌كان له‌هه‌ردوو‬ ‫مۆندیالی‌ ‪1974‬و ‪ 1978‬دا به‌یاری‌‬ ‫كۆتایی مۆندیال گه‌یشتبوو‪،‬‬ ‫ل�ه‌ب�ه‌رام��ب�ه‌ردا ئیسپانییه‌كان‬ ‫ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاریانه‌ ده‌گه‌نه‌ ئه‌م‬ ‫قۆناغه‌‪.‬‬ ‫چاوه‌ڕوانده‌كرێت ه �ه‌ردوو‬ ‫ه���ه‌ڵ���ب���ژارده‌ ل���ه‌م ی��اری��ی��ه‌دا‬ ‫ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن‪،‬‬ ‫ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ‬ ‫یه‌كێك له‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌‬ ‫نایه‌وێت توشی شكستبێت‪ ،‬كه‌‬ ‫به‌دڵنیاییه‌وه‌ چێژی‌ پله‌ی‌ دووه‌م‬ ‫له‌مۆندیالدا به‌تامی‌ شكستدێت‪،‬‬ ‫ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ له‌ده‌ستچونی‌‬ ‫هه‌لێك كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ بۆماوه‌ی‌‬ ‫‪ 4‬س��اڵ ب �ه‌پ��اڵ �ه‌وان �ی‌ جیهان‬ ‫ده‌ناسرێت‪.‬‬ ‫ب���ه‌چ���اوپ���ۆش���ی ل����ه‌وه‌ش‬ ‫كێ ل�ه‌م یارییه‌دا سه‌ركه‌وتن‬ ‫ب��ه‌ده‌س��ت��ده‌ه��ێ��ن��ێ��ت‪ ،‬ب���ه‌اڵم‬ ‫به‌شكستی‌ ئۆرۆگوای‌ له‌قۆناغی‌‬ ‫پێشوودا به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا‪،‬‬ ‫روون��ده‌ب��ێ��ت �ه‌وه‌ ك�ه‌ پاڵه‌وانی‌‬ ‫ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی‌ مۆندیالی‌‬ ‫راب����ردوو ل �ه‌ئ �ه‌وروپ��ای �ه‌و ئه‌و‬ ‫كیشوه‌ره‌ ‪ 4‬ساڵی‌ دیكه‌ له‌سه‌ر‬ ‫ك��ورس��ی پ��اش��ای �ه‌ت �ی‌ جیهان‬ ‫ده‌م��ێ��ن��ێ��ت�ه‌وه‌‪ ،‬ئ �ه‌م �ه‌ش پاش‬ ‫ئه‌وه‌هات كه‌ له‌مۆندیالی‌ ‪1986‬‬ ‫تامۆندیالی‌ ‪ 2002‬به‌به‌رده‌وام‬ ‫ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی �ه‌ك �ی‌ كیشوه‌ری‌‬ ‫ئه‌مریكای‌ باشوور الیه‌نێكبوون‬ ‫ل�ه‌ی��اری‌ كۆتایدا‪ ،‬پێشئه‌وه‌ی‌‬ ‫ل��ه‌ه��ه‌ردوو مۆندیالی‌ ‪2006‬و‬ ‫‪ 2010‬دا ل �ه‌الی �ه‌ن هه‌ڵبژارده‌‬ ‫ئه‌وروپییه‌كانه‌وه‌ ئه‌و شه‌ره‌فه‌‬

‫له‌كیشوه‌ری‌ ئه‌مریكای‌ التین‬ ‫وه‌رگ���ی���رای���ه‌وه‌‪ ،‬ك���ه‌ ئ�ه‌م� ‌ه‬ ‫هه‌شته‌مجاره‌ هه‌لبژارده‌كانی‌‬ ‫ئه‌مریكای‌ ب��اش��وور ل�ه‌ی��اری‌‬ ‫كۆتایی بێبه‌ش ده‌بن‪ ،‬هه‌رچی‌‬ ‫ئه‌وروپیه‌كانه‌ ته‌نها دوج��ار‬ ‫ل��ه‌ی��اری‌ ك��ۆت��ای��ی مۆندیالدا‬ ‫الیه‌نێك نه‌بوون‪ 9 ،‬جار به‌ته‌نها‬ ‫دوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپی یاری‌‬ ‫كۆتاییان ئه‌نجامداوه‌‪.‬‬ ‫ل �ه‌ئ �ه‌م��ری��ك��ای‌ ب��اش��وور‬ ‫به‌ڕازیل پێنج جارو ئه‌رجه‌نتین‬ ‫دووج���ارو ئ��ۆرۆگ��وای‌ دوج��ار‬ ‫خاوه‌نی‌ مۆندیالن‪ ،‬له‌ئه‌وروپاش‬ ‫ئیتاڵیا به‌ ‪ 4‬جارو ئه‌ڵمانیا به‌‬ ‫‪ 3‬جارو فه‌ڕه‌نساو ئینگلته‌راش‬ ‫خ���اوه‌ن���ی‌ ن��ازن��اوێ��ك��ن‪ ،‬كه‌‬ ‫ئه‌مشه‌ویش له‌نێوان هۆڵه‌نداو‬ ‫ئ��ی��س��پ��ان��ی��ادا پ��اڵ �ه‌وان��ێ��ك �ی‌‬ ‫نوێمان بۆ ده‌رده‌ك �ه‌وێ��ت كه‌‬ ‫نازناوه‌كانی‌ ئه‌وروپا بۆ ‪ 10‬جار‬ ‫ب�ه‌رزده‌ك�ه‌ن�ه‌وه‌ به‌ ‪ 9‬جار بۆ‬ ‫ئه‌مریكای‌ التین‪.‬‬ ‫ه�����ه‌ردوو ه��ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی‌‬ ‫هۆڵه‌نداو ئیسپانیا له‌مۆندیالی‌‬ ‫ئه‌مساڵدا ئاستێكی‌ به‌رزییان‬ ‫هۆڵه‌ندییه‌كان‬ ‫پیشانداوه‌‪،‬‬ ‫تاگه‌یشتنیان به‌یاری‌ كۆتایی‬ ‫چێژی‌ شكستیان نه‌كردووه‌‪،‬‬ ‫ب �ه‌اڵم ئیسپانیه‌كان خاوه‌نی‌‬ ‫ته‌نها شكستێكن له‌م مۆندیاله‌دا‬ ‫كه‌ له‌قۆناغی‌ یه‌كه‌مدا به‌رامبه‌ر‬ ‫سویسرا توشیان هات‪.‬‬ ‫ل���ه‌م ی��اری��ی��ه‌دا چه‌ندین‬ ‫ژم��اره‌ی‌ پێوانه‌یی چاوه‌ڕوانی‌‬ ‫ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌ن‪ ،‬كه‌‬ ‫سه‌ره‌تا داڤید ڤیای ئیسپانی‌و‬ ‫ویسلی‌ شنایده‌ری هۆڵه‌ندی‬ ‫چ��اوه‌ڕوان��ی‌ ئ �ه‌م ده‌رف �ه‌ت �ه‌ن‬ ‫تائه‌وه‌ی‌ به‌هۆیه‌وه‌ ببنه‌ خاوه‌ن‬ ‫نازناوی‌ گۆڵكاری‌ مۆندیال‪ ،‬كه‌‬ ‫ه��ه‌ردوو ئه‌ستێره‌ به‌ ‪ 5‬گۆڵ‬ ‫له‌پێشه‌نگی‌ گۆڵكاراندان‪.‬‬ ‫ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ كه‌ ڤیا‬ ‫له‌حاڵی‌ تۆماركردنی‌ گۆڵێكدا‬ ‫ژماره‌ی‌ گۆڵه‌كانی‌ له‌ئیسپانیا‬ ‫بۆ ‪ 44‬گۆڵ به‌رزده‌بێته‌وه‌ كه‌‬ ‫هاوشانی‌ رائ��ول گۆنزالێسی‬ ‫هاونیشتمانی ده‌بێته‌وه‌‪.‬‬ ‫ئه‌مه‌ جگه‌له‌و كێبڕكێیه‌ی‌‬ ‫ل �ه‌ن��ێ��وان ه����ه‌ردوو راه��ێ��ن�ه‌ر‬ ‫ڤیسنتی‌ دیلبۆسكی‌ ئیسپانی‌و‬ ‫ڤ��ان مارفیكی هۆڵه‌ندیدایه‌‪،‬‬

‫ه پاڵه‌وان‬ ‫پێرسی ئیسپانیا ده‌كات ‌‬

‫ئینێستا په‌یامێك بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌نێرێت‬

‫ڤان پێرسی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا‪ ،‬پێیوایه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا چانسی زیاتره‌‬ ‫بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی مۆندیال‪.‬‬ ‫سایتی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی‪ ،‬لێدوانێكی ڤان پێرشی هۆڵه‌ندی باڵوكردووه‌ته‌وه‌‬ ‫كه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا چانسی زیاتره‌ به‌وه‌ی نازناوی مۆندیال‬ ‫به‌ده‌ستبهێنێت‪ .‬پێرسی له‌و لێدوانه‌یدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاستی ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئیسپانیا زۆر به‌رزه‌و پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌گه‌شه‌كردنێكی به‌رده‌وامدایه‌ ئه‌وه‌ش‬ ‫پاشئه‌وه‌ی توانیان نازناوی جامی یۆرۆی ‪ 2008‬به‌ده‌ستبهێنن‪ .‬پێرسی ئه‌وه‌شی‬ ‫راگه‌یاند كه‌ وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا‪ ،‬هه‌موو هه‌وڵێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی‬ ‫نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌ده‌ن‌و له‌و یارییه‌ی كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر ئیسپانیا‬ ‫ئه‌نجامیبده‌ن ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن‪.‬‬ ‫وتیشی "لێیان ناترسین‪ ،‬به‌اڵم ئه‌وان پاڵه‌وانی یۆرۆن‌و ئاستیان به‌رزه‌‪".‬‬

‫له‌باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا‪ ،‬ئه‌ندرێس‬ ‫ئینێستای ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینێستا په‌یامێك بۆ جه‌ماوه‌ری‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی ده‌نێرێت‪ .‬له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاسی‬ ‫واڵته‌ی‪ ،‬ئه‌ندرێس ئینێستای ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‪ ،‬په‌یامێكی‬ ‫دڵنیایی بۆ جه‌ماوه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی ناردو پێیراگه‌یاندن‬ ‫ك ‌ه یاری ئه‌مڕۆیان به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی دێنن‪ .‬یاریزانی ناوبراو‬ ‫له‌و په‌یامه‌یدا جه‌ماوه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی دڵنیاكردووه‌ته‌و‌ه‬ ‫له‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان بۆ بردنه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی‬ ‫مۆندیال به‌كارده‌هێنن‌و دوپاتیكرده‌و‌ه ك ‌ه نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌ك ‌ه‬ ‫بۆ ئیسپانیا ده‌بێت‪ .‬هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ك ‌ه ئه‌مڕۆ‬ ‫ده‌كه‌ن ‌ه رۆژێكی مێژوویی بۆ ئیسپانییه‌كان‌و گه‌النی واڵته‌كه‌یان‬ ‫به‌به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌ك ‌ه خۆشحاڵ ده‌كه‌ن‪.‬‬

‫‪vanpersi‬‬

‫‪iniesta‬‬

‫كه‌ هه‌ردووكیان به‌به‌ده‌ستهێنانی‌‬ ‫یه‌كه‌م نازناو بۆ هه‌ڵبژارده‌كانیان‬ ‫ده‌یانه‌وێت ن��اوی‌ خۆیان بخه‌نه‌‬ ‫مێژووه‌وه‌‪.‬‬ ‫ه �ه‌روه‌ه��ا ئیكه‌ر كاسیاسی‌‬ ‫گ��ۆڵ�ی‌ ه��ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی ئیسپانیا‬ ‫ده‌ی��ه‌وێ��ت گ��ۆڵ �ه‌ك �ه‌ی‌ به‌پاكی‌‬ ‫بهێڵێته‌وه‌ ك �ه‌ ‪ 313‬خوله‌كه‌‬ ‫نه‌هه‌ژێنراوه‌‪ ،‬ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی‌‬ ‫پێوانه‌یی ناوخۆییه‌‪.‬‬ ‫ج��گ �ه‌ل �ه‌وه‌ش ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی‌‬ ‫هۆڵه‌ندا له‌ ‪ 2008‬ه‌وه‌ شكستیان‬ ‫ن���ه‌ه���ێ���ن���اوه‌‪ ،‬ك���ه‌ ‪ 25‬ی���اری‌‬ ‫ی�ه‌ك��ل�ه‌دوای�ه‌ك�ه‌‪ ،‬بۆیه‌ له‌حاڵی‌‬ ‫بردنه‌وه‌ی‌ له‌م یارییه‌دا ژماره‌ی‌‬ ‫پێوانه‌یی هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیل‬ ‫ت��ێ��ك ده‌ش��ك��ێ��ن��ێ��ت ك���ه‌ پێش‬ ‫مۆندیالی‌ ‪ 25 ،1970‬یاریبوو‬ ‫شكستینه‌هێنا‪.‬‬ ‫به‌بردنه‌وه‌ی‌ ل�ه‌م یارییه‌دا‪،‬‬ ‫هۆڵه‌ندا ده‌گاته‌وه‌ به‌به‌ڕازیل كه‌‬ ‫به‌ ‪ 7‬ب��ردن �ه‌وه‌ی‌ یه‌كله‌دوایه‌ك‬ ‫نازناوی‌ مۆندیال به‌ده‌ستبهێنێت‪،‬‬ ‫كه‌ پێشتر به‌ڕازیل له‌مۆندیالی‌‬ ‫‪ 2002‬دا تۆماریكردبوو‪.‬‬ ‫رووب����ه‌ڕووب����وون����ه‌وه‌ی‌ ئ�ه‌م‬ ‫دوو ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی �ه‌ ل�ه‌م��ێ��ژووی‌‬ ‫مۆندیاله‌كاندا ت��ۆم��ارن�ه‌ك��راوه‌‪،‬‬ ‫ب��ه‌اڵم له‌بۆنه‌ جیاجیاكاندا ‪9‬‬ ‫جار به‌یه‌كگه‌یشتوون‪ ،‬كه‌ هه‌ر‬ ‫هه‌ڵبژارده‌یه‌كیان ‪ 4‬بردنه‌وه‌ی‌‬ ‫تۆمار ك��ردووه‌و له‌یه‌ك بۆنه‌شدا‬ ‫یه‌كسان بوون‪.‬‬ ‫ه����ه‌ڵ����ب����ژارده‌ی‌ ه��ۆڵ��ه‌ن��دا‬ ‫له‌به‌شداری‌ ئه‌م مۆندیاله‌دا ‪12‬‬ ‫گۆڵی‌ تۆمار كردووه‌‪ ،‬له‌به‌رامبه‌ردا‬ ‫ئیسپانیا ته‌نها ‪ 7‬گۆڵی‌ تۆمار‬ ‫ك�����ردووه‌‪ ،‬ه��ۆڵ��ه‌ن��دا ‪ 5‬گۆڵی‌‬ ‫لێتۆماركراوه‌و ئیسپانیا ته‌نها ‪2‬‬ ‫گۆڵ‪.‬‬ ‫ك��ێ��ب��ڕك��ێ��ی‌ ئ�����ه‌م دوو‬ ‫ه��ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی��ه‌ ج��گ��ه‌ل��ه‌وه‌ی‌‬ ‫له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نازناوی‌‬ ‫مۆندیاله‌‪ ،‬له‌الیه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌‬ ‫بۆ گه‌یشتنه‌ به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌‬ ‫ری��زب �ه‌ن��دی‌ ج��ی��ه��ان‌و الب��ردن�ی‌‬ ‫به‌ڕازیل له‌و پله‌یه‌دا‪ ،‬كه‌ ئیسپانیا‬ ‫ب���ه‌ب���ردن���ه‌وه‌و ی�ه‌ك��س��ان��ب��وون‬ ‫پ��ل��ه‌ی‌ ی��ه‌ك��ه‌م��ی‌ ری��زب��ه‌ن��دی‌‬ ‫له‌به‌ڕازیل وه‌رده‌گرێت‪ ،‬هه‌رچی‌‬ ‫هۆڵه‌ندیه‌كانه‌ به‌بردنه‌وه‌و گۆڵ‬ ‫ده‌چنه‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ریزبه‌ندی‌‬ ‫جیهان‪.‬‬


‫پالتینی ئاماده‌ی یاری كۆتایی ده‌بێت‬

‫ژماره ‪ ،74‬یه‌کشه‌مم ‌ه‪2010/7/11 ،‬‬

‫میشێل پالتینی سه‌رۆكی‬ ‫یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپی‪،‬‬ ‫ئ��ام��اده‌ی بینی ی��اری كۆتایی‬ ‫م��ۆن��دی��ال ده‌ب��ێ��ت ك �ه‌ له‌نێوان‬ ‫ه�ه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاو‬ ‫هۆڵه‌ندا ئه‌نجامده‌درێت‪.‬‬

‫‪2‬‬

‫به‌پێی به‌یانێكی یه‌كێتی‬ ‫تۆپی پێی ئ�ه‌وروپ��ا "یۆفا"‬ ‫میشێل پالتینی س�ه‌رۆك��ی‬ ‫نه‌خۆشخانه‌ی‬ ‫یه‌كێتیه‌كه‌‬ ‫جێهێشتووه‌و ئێستا له‌بارێكی‬ ‫ئ��اس��ای��ی��دای�ه‌و ته‌ندروستی‬

‫به‌ره‌و باشی ده‌چێت‪.‬‬ ‫ل���ه‌ب���ه‌ی���ان���ه‌ك���ه‌دا ئ���ه‌و ‌ه‬ ‫هاتووه‌ كه‌ پشكنینی تایبه‌تی‬ ‫ب��ۆ پالتینی ئ �ه‌ن��ج��ام��دراوه‌و‬ ‫چ���اره‌س���ه‌ری ئ���ه‌و ح��اڵ�ه‌ت�ه‌ی‬ ‫ب��ۆك��را ك��ه‌ پ��ێ��رێ له‌یه‌كێك‬

‫له‌چێشخانه‌كانی جۆهانسبۆرگی‬ ‫ئه‌فریقای ب��اش��وور دوچ���اری‬ ‫هاتبوو‪ .‬له‌به‌یانه‌كه‌دا ئ�ه‌وه‌‬ ‫ه��ات��ووه‌‪ ،‬پالتینی ئ��ام��اده‌ی‬ ‫یاری كۆتایی مۆندیال ده‌بێت‌و‬ ‫ئ�ه‌و ه�ه‌واڵ�ه‌ش ره‌تكراوه‌ته‌وه‌‬ ‫كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ناوبراو‬ ‫ت��وان��ای ئ��ام��اده‌ب��وون��ی ئ �ه‌و‬ ‫یارییه‌ی نابێت‪.‬‬

‫رقی له‌چاره‌نووسی ئه‌رجه‌نتینه‌‬

‫ئه‌لۆنسۆ‪ :‬ئێم ‌ه پاڵه‌وانین‬

‫زاب��ی ئه‌لۆنسۆی یاریزانی هێڵی ن��اوه‌ن��دی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئیسپانیا‪ ،‬رقی له‌چاره‌نووسی ئه‌رجه‌نتینه‌ له‌مۆندیال‌و نایه‌وێت‬ ‫هاوشێوه‌ی یاریزانانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ پشووی هاوین به‌ڕێكه‌ن‪.‬‬ ‫له‌میانی دیدارێكیدا بۆ رادی��ۆی ماركای واڵته‌كه‌ی‪ ،‬زابی‬ ‫ئه‌لۆنسۆی ئیسپانی‌و یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی‬ ‫هه‌مان واڵت‪ ،‬ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ چانسی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی‬ ‫مۆندیالیان زۆره‌و دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ پاڵه‌وان‪.‬‬ ‫یاریزانی ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ئومێدیان زۆره‌ بۆئه‌وه‌ی‬ ‫ببنه‌ پاڵه‌وانی مۆندیال‌و بۆیه‌كه‌مینجار له‌مێژوودا نازناوی‬ ‫پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنن‪.‬‬ ‫ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ نایانه‌وێت نازناوه‌كه‌ له‌ده‌ستبده‌ن‌و‬ ‫هاوشێوه‌ی ئه‌رجه‌نتین‌و هه‌ڵبژارده‌ ده‌ركراوه‌كانی مۆندیال‬ ‫دوچاری داخ‌و په‌ژاره‌ ببنه‌وه‌و پشووی هاوینه‌یان به‌ناخۆشی‬ ‫به‌ڕێبكه‌ن‪.‬‬ ‫راشیگه‌یاند كه‌ ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له‌یاریگادا‬ ‫ده‌رده‌ك��ه‌وێ��ت‌و ئێستا رۆش��ن نییه‌ ئ�ه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ چۆن‬ ‫رووبه‌ڕووی ئیسپانیا ده‌بنه‌وه‌‪.‬‬ ‫ئه‌وه‌شی وت كه‌ له‌هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی دڵی به‌ سێرجیۆ‬ ‫بۆسكیت خۆشه‌و دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ باشترینه‌‬ ‫له‌ئیسپانیا‪.‬‬

‫ئه‌مه‌ی خ��واره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌و دی��داره‌ی كه‌ رادیۆی ماركا‬ ‫له‌گه‌ڵ ئه‌لۆنسۆ ئه‌نجامیداوه‌‪:‬‬ ‫ماركا‪ :‬ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا چۆن ده‌بینیت؟‬ ‫ئه‌لۆنسۆ‪ :‬زۆر باش‪ ،‬له‌ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ رازیم‌و یاریزانان‬ ‫توانیویانه‌ تا ئێستا به‌باشی یاریبكه‌ن‌و ئه‌ركی خۆیان بێ‬ ‫هیچ كێشه‌یه‌ك جێبه‌جێبكه‌ن‪ ،‬ئه‌وه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی دڵخۆشی‬ ‫هه‌مووالیه‌ك‪.‬‬ ‫ماركا‪ :‬بۆ یاری كۆتایی چی ده‌ڵێیت؟‬ ‫ئه‌لۆنسۆ‪ :‬یارییه‌كی گرنگه‌ بۆ ئێمه‌و هۆڵه‌ندییه‌كان‪ ،‬ئێمه‌‬ ‫پاڵه‌وانین‌و كۆتایی هه‌ر بۆ ئێمه‌ ده‌بێت‪.‬‬ ‫ماركا‪ :‬ئه‌لۆنسۆ هه‌ستی چۆنه‌ خۆی له‌یاری كۆتایی مۆندیالدا‬ ‫ده‌بینێته‌وه‌؟‬ ‫ئه‌لۆنسۆ‪ :‬من زۆر دڵخۆشم به‌اڵم باشترین سه‌ركه‌وتنێك‬ ‫له‌رێمانه‌‪ ،‬هه‌موو توانایه‌كی خۆمان بۆ سه‌ركه‌وتن به‌كارده‌هێنین‪،‬‬ ‫خۆئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی ئه‌وه‌ بكه‌ین دوچاری خه‌م‌و په‌ژاریه‌كی زۆر‬ ‫ده‌بینه‌وه‌‪.‬‬ ‫ماركا‪ :‬هۆڵه‌ندا هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێزه‌و چه‌ندان یاریزانی‬ ‫به‌توانای له‌خۆگرتووه‌‪ ،‬پێتوانییه‌ بردنه‌وه‌ له‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ گران‬ ‫بێت؟‬ ‫ئه‌لۆنسۆ‪ :‬شێوازی یاریكردنی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌‪،‬‬

‫فینگه‌ر خه‌مباره‌‬ ‫ئارسن ڤینگه‌ری‌ فه‌ڕه‌نسی‌و راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ئارسناڵی‬ ‫ئینگلیزی خه‌فه‌تی‌ كرانه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ واڵته‌كه‌ی له‌دڵدا‬ ‫ده‌رنه‌چووه‌و داواده‌كات گرفته‌كانی‌ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌مۆندیال‬ ‫پێش به‌شداریكردن له‌هه‌ر پاڵه‌وانێتیه‌كی تردا چاره‌سه‌ربكرێت‪.‬‬ ‫راهێنه‌ره‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ ئارسناڵی‌ ئینگلیزی‌‬ ‫له‌چاوپێكه‌وتنێكدا ل�ه‌گ�ه‌ڵ رۆژن��ام��ه‌ی‌ لیكیبی واڵت�ه‌ك�ه‌ی‬ ‫رایگه‌یاند "تائێستاش توڕه‌یه‌ له‌و ئه‌نجامه‌ خراپانه‌ی فه‌ڕه‌نسا‬ ‫له‌مۆندیالدا به‌ده‌ستیهێنا‪ ،‬كه‌ نه‌یتوانی‌ ته‌نانه‌ت یه‌ك بردنه‌وه‌ش‬ ‫به‌ده‌ستبهێنێت‪".‬‬ ‫فینگه‌ر دڵته‌نگی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌و رووداوانه‌ ده‌ربڕی‌ كه‌ توشی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌كه‌ بوو له‌مۆندیالدا‪ ،‬كه‌ تێیدا راهێنه‌ر نه‌یتوانی‌‬ ‫سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌گژ گرفته‌كاندا بچێته‌وه‌و یاریزانان لێی‌ یاخیبون‌و‬ ‫راهێنانیان ئه‌نجامنه‌دا‪.‬‬ ‫ئه‌و راهێنه‌ره‌ هۆكاری‌ گرفته‌كانی‌ بۆ رایمۆن دۆمۆنیك‬ ‫گێڕایه‌وه‌و دوپاتیكرده‌وه‌ ده‌بوو دۆمۆنیك كۆنتڕۆڵی‌ یاریزانانی‌‬ ‫بكردایه‌و نه‌كه‌وتایه‌ دژایه‌تی‌ كردن‌و شه‌ركردن له‌گه‌ڵیاندا‪ ،‬كه‌‬ ‫ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی‌ یاخیبونی‌ ئه‌ستێره‌كان‪.‬‬ ‫ڤینگه‌ر پێیوایه‌ راهێنه‌ری‌ سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك باوك‬ ‫له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانیدا مامه‌ڵه‌ده‌كات‌و ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌كان ده‌خاته‌‬ ‫ژێر ئامۆژگاریه‌كانیه‌وه‌‪ ،‬كه‌ هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك به‌بێ ئه‌ستێره‌‬ ‫مه‌زنه‌كان ناتوانن نازناو به‌ده‌ستبهێنن‪.‬‬ ‫ئه‌م راهێنه‌ره‌ی‌ ئارسناڵ بڕیاری‌ یه‌كێتی‌ تۆپی پێی‌ فه‌ڕه‌نسای‌‬ ‫به‌هه‌ڵه‌ دانا كه‌پێش ده‌ستپێكردنی‌ مۆندیال راهێنه‌ری‌ نوێی‌ بۆ‬ ‫هه‌ڵبژارده‌كه‌ دانا‪ ،‬چونكه‌ به‌وته‌ی ئه‌و‪ ،‬ئه‌و بڕیاره‌ هۆكاری‌‬ ‫سه‌ره‌كی‌ بوو بۆ یاخیبونی‌ یاریزانان له‌م راهێنه‌ره‌‪.‬‬

‫ه بیلی نزیكه‌‬ ‫شنایده‌ر ل ‌‬ ‫ویسلی شنایده‌ری ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا نزیكه‌له‌وه‌ی به‌ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كه‌ی‬ ‫بیلی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل بگاته‌وه‌‪ .‬به‌به‌ده‌ستهێنانی نازناوی مۆندیال‬ ‫له‌الیه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌یه‌وه‌‪ ،‬ویسلی شنایده‌ری ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫هۆڵه‌نداو یانه‌ی ئینته‌رمیالنی ئیتاڵی‪ ،‬به‌و ژماره‌ پێوانه‌ییه‌ ده‌گاته‌وه‌ كه‌ پێشتر‬ ‫بیلی به‌ڕازیلی تۆماریكردبوو‪ ،‬به‌وه‌ی له‌یه‌ك وه‌رزدا جامی چوار پاڵه‌وانێتی‬ ‫ب�ه‌رزك��رده‌وه‌‪ .‬گه‌ربێتو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له‌یاری ئه‌مڕۆیدا جامه‌كه‌‬ ‫به‌ده‌ستبهێنێت‪ ،‬شنایده‌ر به‌بیلی ده‌گاته‌وه‌و ده‌بێته‌ دووه‌مین یاریزان‬ ‫له‌مێژوودا كه‌ له‌ته‌نها وه‌رزێكدا نازناوی چوار پاڵه‌وانێتی به‌ده‌ستبهێنێت‬ ‫له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌و یانه‌كه‌یدا‪ .‬شنایده‌ر توانی له‌وه‌رزی رابردوودا نازناوی‬ ‫خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاو خولی كاڵچۆو جامی ئیتاڵی بۆ یانه‌كه‌ی‬ ‫به‌ده‌ستبهێنێت‪ ،‬ئه‌ویش پاش پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‪.‬‬

‫‪sneijde‬‬

‫هاوشێوه‌ی ئه‌ڵمانیا‪ ،‬ئه‌وه‌ شتێكیتره‌ كه‌ ئه‌وان چۆن دێنه‌ نێو‬ ‫یاریگاوه‌‪ ،‬ئه‌وه‌ نازانم به‌ته‌واوی ئایا ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ ئازادی‬ ‫ته‌واو به‌و چواره‌ی پێشه‌وه‌ی ده‌به‌خشێت یان نا؟ كێ ده‌بێته‌‬ ‫خاوه‌نی تۆپه‌كه‌و له‌پێشه‌وه‌دا زیاتر هاتوچۆ ده‌كات‪ ،‬ئایا ئه‌وان‬ ‫له‌پێشه‌وه‌ فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌رمان یان نا؟ ده‌بێت چاوه‌ڕێبكه‌ین‌و‬ ‫دواتر بڕیاره‌ له‌وه‌ بده‌ین‪.‬‬ ‫ماركا‪ :‬ئه‌گه‌ر ئیسپانیا دۆڕا‪ ،‬هه‌ڵوێستان چۆن ده‌بێت؟‬ ‫ئه‌لۆنسۆ‪ :‬ئه‌گه‌ر له‌و یارییه‌دا دۆڕای��ن‪ ،‬ئه‌وه‌ پشوویه‌كی‬ ‫نابه‌د‌ڵ‌و خه‌فه‌تاوی ده‌‌ده‌ی��ن‪ ،‬هه‌روه‌كچۆن ئه‌رجه‌نتین پێی‬ ‫گه‌یشت‌و به‌نابه‌دڵییه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌‪ ،‬ئه‌وه‌ چاره‌نووسێكی زۆر‌‬ ‫ناخۆشه‌و خوازیارین لێی به‌دووربین‪ ،‬ئه‌گه‌رچی ئه‌وان ئاستێكی‬ ‫باشیان هه‌بوو‪ ،‬به‌اڵم دوچاری شكستێكی گه‌وره‌بونه‌وه‌‪.‬‬ ‫ماركا‪ :‬ئه‌لۆنسۆ‪ ،‬به‌كام یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی خۆشحاڵه‌؟‬ ‫ئه‌لۆنسۆ‪ :‬بۆسكیت‪ ،‬ئه‌و یاریزانێكی زۆر باشه‌و هانده‌رێكی‬ ‫ته‌واوه‌تیمه‌‪ ،‬ئه‌و یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ ده‌كات‌و یه‌كێكه‌ له‌و‬ ‫یاریزانانه‌ی كه‌ راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت ببێته‌ خاوه‌نی‪ ،‬له‌هه‌موو‬ ‫شوێنێكی یاریگا كاری خۆی ده‌كات‌و به‌باشی ده‌جوڵێت‪،‬‬ ‫له‌هه‌موو هه‌ڵوێستێكدا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی پێش‬ ‫ده‌خات‪ ،‬له‌به‌ختی ئێمه‌یه‌ ئه‌و یاریزانێكی كه‌مته‌مه‌نه‌و‬ ‫ئیسپانیا ئومێدی زۆری پێی هه‌یه‌‪.‬‬

‫شڤانشتایگه‌ر‬ ‫پشتگیری باالك ده‌كات‬ ‫ئه‌ستێره‌ی‬ ‫شڤانشتایگه‌ری‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا‪ ،‬پشتگیری‬ ‫مایكڵ باالكی كاپتنی پێشووی‬ ‫ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی واڵت �ه‌ك �ه‌ی ده‌ك��ات‌و‬ ‫ئومێدی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه‌‪.‬‬ ‫رۆژن���ام���ه‌ی فیلتی ئه‌ڵمانی‬ ‫لێدوانێكی باستیان شڤانشتایگه‌ری‬ ‫ئه‌ستێره‌ی ه�ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی واڵته‌كه‌ی‬ ‫باڵوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێدا ئاماژه‌ به‌وه‌‬ ‫ده‌ك��ات مایكڵ باالكی هاونیشتمانی‬ ‫ش��ی��اوی ئ �ه‌وه‌ی �ه‌ بكرێته‌وه‌ كاپتن‌و‬ ‫جارێكیتر ب��گ �ه‌ڕێ��ت �ه‌وه‌ ری��زه‌ك��ان��ی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌كه‌‪.‬‬ ‫شڤانشتایگه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا ئه‌وه‌ی‬ ‫راگ�ه‌ی��ان��د ك�ه‌ ئومێدی هه‌یه‌ ب��االك‬ ‫بگه‌ڕێته‌وه‌ ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌و‬ ‫شاره‌ی كاپتنی پێبدرێت‪.‬‬ ‫ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ك �ه‌ فلیپ‬ ‫المی كاپتنی ئێستای هه‌ڵبژارده‌كه‌‬ ‫رایگه‌یاندبوو خواستی ئ �ه‌وه‌ی‬ ‫هه‌یه‌ به‌رده‌وامبێت له‌وه‌رگرتنی‬ ‫ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌و ئاماده‌یه‌‬ ‫پ��اش مۆندیالیش به‌كاپتنی‬ ‫بمێنێته‌وه‌‪.‬‬

‫تۆرێس‪ :‬له‌یاری كۆتاییدا جیاوازم‬ ‫فرناندۆ تۆرێسی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا رایگه‌یاند كه‌ له‌یاری كۆتایی‬ ‫پاڵه‌وانێتیه‌كاندا ئاستێكی جیاوازی هه‌یه‌و به‌شێوازێكی باشتر یاری ده‌كات‪.‬‬ ‫به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی ئینگلیزی‪ ،‬فرناندۆ تۆرێسی‬ ‫هێڕشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاو یانه‌ی لیڤه‌رپوول ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ له‌یاری‬ ‫كۆتایی خول‌و پاڵه‌وانێتیه‌كاندا ئاستێكی جیاوازی هه‌یه‌و توانای گۆڵكردنی زیاد‬ ‫ده‌كات‪ .‬سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی باڵوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تۆرێس رایگه‌یاندووه‌ "جیاواز‬ ‫له‌یارییه‌كانی تر‪ ،‬یاری كۆتایی باش ده‌رده‌ك��ه‌وم‌و ئ��اره‌زووی گۆڵكردنم زیاد‬ ‫ده‌كات‪ ،‬بۆیه‌ گه‌ربێتوو راهێنه‌ر به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریم پێبكات‪ ،‬گۆڵ ده‌كه‌م‪".‬‬ ‫تۆرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات له‌م مۆندیاله‌دا رۆڵێكی‬ ‫گه‌وره‌ی بینیوه‌و ئاستێكی به‌رزی هه‌بووه‌ له‌یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی‪،‬‬ ‫بۆیه‌ داوای له‌دیل بۆسكی كرد بۆ یاری كۆتایی پشتیپێببه‌ستێت‪.‬‬

‫‪torres‬‬


‫‪No. 74‬‬

‫یه‌کشه‌ممه‌‪2010/7/11 ،‬‬

‫ی تێلیگراف‬ ‫ی سول ‌‬ ‫خاوه‌نی ئیمتیاز‪ :‬كۆمپانیا ‌‬ ‫سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن‪ :‬ئیدریس عومه‌ر‬ ‫به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی‪ :‬لوقمان عومه‌ر‬

‫ی سالم‪،‬‬ ‫ی شاڕێ ‌‬ ‫ی كوردستان‪ ،‬سلێمان ‌‬ ‫هه‌رێم ‌‬ ‫ی پێنجه‌م‬ ‫ی میران‪ ،‬نهۆم ‌‬ ‫ته‌الر ‌‬ ‫به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‬ ‫‪0533187811 - 0533184771‬‬

‫‪www.destur.net‬‬ ‫‪yary@destur.net‬‬

‫ئیتاڵیاو فه‌ڕه‌نساش خه‌اڵتده‌كرێن‬

‫په‌نده‌كانی‬ ‫مۆندیال‬ ‫ئارام محه‌مه‌د‬

‫ئه‌مڕۆ مۆندیال كۆتایی دێت‌و‬ ‫پاڵه‌وان یه‌كالیی ده‌كرێته‌وه‌‪،‬‬ ‫كێبركێكان كۆتایی دێت ك ‌ه ماوه‌ی‬ ‫مانگێك ‌ه درێژه‌ی هه‌یه‌و سه‌رجه‌م‬ ‫جیهان پێوه‌ی سه‌رقاڵ بوون‪ ،‬الی‬ ‫هه‌ندێك مۆندیال ناخۆش‌و الی‬ ‫زۆرێكیش خۆش‌و به‌تام‪ ،‬زۆرێك‬ ‫خه‌مبارو هه‌ندێكیش دڵخۆش‌و‬ ‫شادمان‪.‬‬ ‫ئه‌وه‌ی گرنگ ‌ه لێره‌دا باسی‬ ‫بكه‌ین په‌نده‌كانی مۆندیاله‌‪ ،‬كه‌‬ ‫پێموای ‌ه هیچ یه‌كێك له‌ئێم ‌ه بیری‬ ‫له‌و‌ه نه‌كردووه‌ته‌وه‌و به‌خه‌یاڵیدا‬ ‫نه‌هاتوو‌ه په‌ند وه‌ربگرێت‌و ئه‌و‬ ‫رووداو‌ه گه‌ور‌ه مێژوویی ‌ه بكاته‌‬ ‫وێستگه‌یه‌ك بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و‬ ‫نوێبوونه‌وه‌ی ژیان‪.‬‬ ‫مۆندیال فێری زۆر‬ ‫شتیكردین‪ ،‬به‌اڵم كه‌م هه‌یه‌‬ ‫لێی تێبگات‌و بزانێت ئه‌و په‌ندو‬ ‫ئامۆژگارییان ‌ه چین‪ ،‬سه‌ركه‌وتنی‬ ‫هه‌ڵبژارد‌ه گه‌وره‌كان‌و تێكشكاندنی‬ ‫زلهێزه‌كان بۆخۆی په‌ندێكه‌و‬ ‫پێویست ‌ه هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر‬ ‫بكه‌ین‪.‬‬ ‫له‌مۆندیاله‌و‌ه فێری‬ ‫ئه‌وه‌بووین‪ ،‬خۆبه‌زلزانین ئامانجی‬ ‫نییه‌و جگه‌ل ‌ه شكست‌و سه‌رشۆری‬ ‫سود به‌خاوه‌نه‌كه‌ی ناگه‌یه‌نێت‪،‬‬ ‫هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان كه‌‬ ‫ئیتاڵیا چی لێبه‌سه‌ر هات‌و چۆن‬ ‫ره‌وان ‌ه كرایه‌وه‌‪.‬‬ ‫له‌مۆندیاله‌و‌ه فێری‬ ‫ئه‌وه‌بووین ك ‌ه یه‌كڕی‌و ته‌بایی‬ ‫هۆكاری سه‌ره‌كیی ‌ه بۆ سه‌ركه‌وتن‬ ‫ئه‌گه‌ر بچوكیش بیت‪ ،‬وه‌كئه‌وه‌ی‬ ‫بینیمان ئۆرۆگوایی چۆن گه‌یشته‌‬ ‫قۆناغی پێش كۆتایی‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫پێشبنییه‌كان ئه‌نجامێكی باشی‬ ‫به‌ده‌ستهێنا‪.‬‬ ‫ئه‌م پاڵه‌وانێتی ‌ه ئه‌وه‌ی بۆ‬ ‫ده‌رخستین ك ‌ه به‌رپرسیارێتی‬ ‫ئه‌ركێكی گرنگ ‌ه له‌سه‌ر شانی هه‌ر‬ ‫تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌‪ ،‬هه‌روه‌كچۆن‬ ‫بینیمان به‌رپرسیارێتی مارادۆنای‬ ‫له‌كه‌سێكی سه‌رخۆش‌و بێ هوده‌و‬ ‫گوێپێنه‌ده‌ری كرد‌ه كه‌سێكی‬ ‫هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی‪.‬‬ ‫مۆندیال ئه‌وه‌ی پێووتین كه‌‬ ‫تاكڕه‌وی ئامانجی سه‌رشۆڕیی‌و‬ ‫نه‌گه‌یشتن ‌ه به‌ئه‌نجام‪ ،‬وه‌كئه‌وه‌ی‬ ‫میسی‌و رۆناڵدۆو كاكا دوچاری‬ ‫هاتن‌و هێزی تاكڕه‌وی فریای‬ ‫نه‌كه‌وتن‪.‬‬ ‫هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی فێركردین‬ ‫ك ‌ه ژیری‌و لێهاتویی‌و سه‌ركرده‌‬ ‫رۆڵێكی گه‌ور‌ه ده‌بینێت‬ ‫له‌خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌‪،‬‬ ‫هه‌روه‌كچۆن ژیری مارفیكی‬ ‫راهێنه‌ری هۆڵه‌نداو لۆفی‬ ‫راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیاو دیلبۆسكی‬ ‫راهێنه‌ری ئیسپانیا كردیان‪.‬‬ ‫جگه‌له‌وه‌ش مۆندیال فێری‬ ‫ئه‌وه‌ی كردین ك ‌ه حساب كردن‬ ‫بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ئه‌گه‌ر بچوكیش‬ ‫بێت پێویسته‌‪ ،‬وه‌كئه‌وه‌ی‬ ‫ئه‌مریكاو هه‌ڵبژارد‌ه زلهێزه‌كان‬ ‫حسابیان بۆ غانا نه‌كردو دوچاری‬ ‫شكست بوونه‌وه‌‪.‬‬

‫پاڵه‌وانی‌ مۆندیال چه‌ند وه‌رده‌گرێت؟‬

‫ی ئه‌و‬ ‫ی خه‌اڵت ‌‬ ‫ی جیهان ‌‬ ‫ی تۆپی پێ ‌‬ ‫یه‌كێت ‌‬ ‫ی دیاریكرد ك ‌ه به‌شداریان‬ ‫‪ 32‬هه‌ڵبژارده‌ی ‌ه ‌‬ ‫ی باشووردا‬ ‫ی ئه‌فریقا ‌‬ ‫ی ‪‌ 2010‬‬ ‫له‌مۆندیال ‌‬ ‫كردووه‌‪.‬‬ ‫ی مۆندیال كه‌ئه‌مشه‌و‬ ‫بڕیار‌ه پاڵه‌وان ‌‬ ‫ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداو‬ ‫له‌یار ‌‬ ‫ی ‪ 30‬ملیۆن‬ ‫ئیسپانیادا ده‌رده‌كه‌وێت‪ ،‬بڕ ‌‬ ‫ی مۆندیال ‪24‬‬ ‫ی دووه‌م ‌‬ ‫یۆرۆ وه‌ربگرێت‌و پل ‌ه ‌‬ ‫ملیۆن یۆرۆ وه‌ربگرێت‪.‬‬

‫ی ئه‌ڵمانیاو‬ ‫هه‌روه‌ها هه‌ردوو هه‌ڵبژارد‌ه ‌‬ ‫ی رابردوو به‌یه‌ك گه‌یشتن‌و‬ ‫ی ك ‌ه شه‌و ‌‬ ‫ئۆرۆگوا ‌‬ ‫ی ‪20‬‬ ‫ب ‌ه بردنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا کۆتایهات‌و بڕ ‌‬ ‫ی وه‌رگرت‪.‬‬ ‫ملیۆن یۆرۆیان به‌بێ جیاواز ‌‬ ‫ی‬ ‫ی ك � ‌ه هاوشان ‌‬ ‫ئ��ه‌و ه �ه‌ڵ��ب��ژاردان � ‌ه ‌‬ ‫ی پێش كۆتایی‬ ‫ی قۆناغ ‌‬ ‫هه‌ڵبژارده‌كان ‌‬ ‫ی كۆتایی ك ‌ه‬ ‫ی چ��اره‌ك� ‌‬ ‫گه‌یشتن ‌ه قۆناغ ‌‬ ‫ی "ئه‌رجه‌نتین‪ ،‬به‌ڕازیل‪،‬‬ ‫هه‌ڵبژارده‌كان ‌‬ ‫ی ‪ 18‬ملیۆن‬ ‫پ��اراگ��وای‌‪ ،‬غانا" ب��وون ب��ڕ ‌‬

‫ئاهه‌نگێكی گه‌ور‌ه بۆ‬ ‫هێنری سازده‌كرێت‬

‫تێری‌ هێنری‌ فه‌ڕه‌نسی یاریگاكانی‌ ئه‌وروپا ‌‬ ‫ی‬ ‫جێهێشت‌و په‌یوه‌ندی‌ به‌یانه‌ی‌ نیویۆرك رید‬ ‫بۆڵی ئه‌مریكیه‌وه‌كرد‪.‬‬ ‫پاش به‌سه‌ربردنی‌ ماوه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوو‬ ‫له‌گه‌ڵ ه �ه‌ردوو یانه‌ی‌ ئارسناڵی‌ ئینگلیزی‌‌و‬ ‫به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌‪ ،‬تێری‌ هێنری‌ فه‌ڕه‌نسی‌و‬ ‫هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌‬ ‫ئیسپانی‌‪ ،‬درێسی‌ یانه‌ی‌ رید‬ ‫بۆڵی‌ ئه‌مریكی‌ ده‌پۆشێت‌و‬ ‫پێنجشه‌ممه‌ی‌‬ ‫رۆژی‌‬ ‫داهاتوو به‌هه‌وادارانی‌ ئه‌و‬ ‫یانه‌یه‌ ده‌ناسرێنرێت‪.‬‬ ‫پێشتر سه‌رۆكی‌‬ ‫ئه‌م یانه‌ ئه‌مریكییه‌‬ ‫مژده‌ی‌ به‌هه‌وادارانی‌‬ ‫ی��ان��ه‌ك��ه‌ی‌ داب���وو‬ ‫كه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌‬ ‫ب���ه‌ن���اوب���اگ���ی���ان‬ ‫ب����ۆ پ �ه‌ل��ك��ێ��ش �ی‌‬ ‫ی��ان �ه‌ك �ه‌ ده‌ك����ات‌و‬ ‫راش��ی��گ �ه‌ی��ان��دب��وو پێنجشه‌ممه‌ی‌‬ ‫داه��ات��وش له‌ئاهه‌نگێكی‌ گ��ه‌وره‌دا‬ ‫ده‌ناسێنرێت‪.‬‬ ‫ه��ێ��ن��ری‌ وه‌رزی‌ راب����ردوو‬ ‫توشی گرفتێكی‌ گ �ه‌وره‌ه��ات‪،‬‬ ‫ك���ه‌ ل���ه‌س���ه‌ره‌ت���ای‌ وه‌رزدا‬ ‫ن �ه‌ی��ت��وان �ی‌ ئ��اس��ت�ی‌ پێوست‬ ‫پیشانبدات‌و به‌هۆیه‌وه‌ پێگه‌ی‌‬ ‫خۆی‌ له‌پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كیدا‬ ‫له‌ده‌ستداو ب��ووه‌ یاریزانێكی‌‬ ‫یه‌ده‌گ‪ ،‬ئه‌م هۆكاره‌ بووه‌ هۆی‌‬ ‫له‌ده‌ستدانی‌ پێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌‬ ‫ل��ه‌ری��زه‌ك��ان��ی ه��ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی‌‬ ‫واڵته‌كه‌ی له‌مۆندیالی‌ ئه‌مساڵدا‬

‫یۆرۆیان وه‌رگرت‪.‬‬ ‫ی دووه‌م‬ ‫ی قۆناغ ‌‬ ‫هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌كان ‌‬ ‫ی "مه‌كسیك‪ ،‬سلۆڤاكیا‪،‬‬ ‫ك ‌ه هه‌ڵبژارده‌كان ‌‬ ‫ی باشوور‪،‬‬ ‫ئه‌مریكا‪ ،‬چیللی‌‪ ،‬ئینگلته‌را‪ ،‬كۆریا ‌‬ ‫ی ‪ 9‬ملیۆن یۆرۆ‬ ‫ژاپۆن‪ ،‬پرتوگال" بوون بڕ ‌‬ ‫وه‌رده‌گرن‪.‬‬ ‫ی‬ ‫ی ك ‌ه له‌قۆناغ ‌‬ ‫هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵبژاردان ‌ه ‌‬ ‫ی‪8‬‬ ‫یه‌كه‌مدا ماڵئاواییان له‌مۆندیالكرد‪ ،‬بڕ ‌‬ ‫ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرن‪.‬‬

‫دیستایڤانۆ‪ :‬شكستی‬ ‫ئه‌رجه‌نتین خه‌تای مارادۆنایه‌‬

‫ئ��ه‌ل��ف��ری��دۆ دی س��ت��ی��ڤ��ان��ۆی‌‬ ‫ئه‌رجه‌نتینی‌‌و ئه‌ستێره‌ی‌ پێشووی‬ ‫تۆپی پێی‌ ی��ان�ه‌ی‌ ری��اڵ م�ه‌دری��دی‬ ‫ئیسپانی كه‌ ئێستا سه‌رۆكی‌ فه‌خری‌‬ ‫ئ��ه‌و ی��ان�ه‌ی�ه‌‪ ،‬م��ارادۆن��ا به‌هۆكاری‌‬ ‫شكسته‌ گ���ه‌وره‌ك���ه‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین‬ ‫له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات‪.‬‬ ‫دی‌ ستیڤانۆ له‌چاوپێكه‌وتنێكدا‬ ‫له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی‌ ئیسپانی‬ ‫رایگه‌یاند "به‌دوای‌ هۆكاردا مه‌گه‌ڕێن‬ ‫بۆ شكستی‌ ئه‌رجه‌نتین له‌مۆندیالدا‪،‬‬ ‫مارادۆنا یه‌كه‌م‌و كۆتا هۆكاره‌‪ ،‬ئه‌و‬ ‫نه‌یتوانیوه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ وه‌ك میسی‌‬ ‫به‌كار بهێنێت‪ ،‬میسی‌ له‌م مۆندیاله‌دا‬ ‫له‌شوێنێكدا یاری‌ پێكراوه‌ كه‌به‌درێژایی‬

‫پاتۆو ئیبراهیمۆڤیچ ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن‬ ‫پێده‌چێت هه‌ردوو یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‬ ‫ئیسپانی‌و ئ��ه‌ی‌ س��ی میالنی ئیتاڵی‪،‬‬ ‫ئیبراهیمۆڤیچ‌و پاتۆ بگۆڕنه‌وه‌‪.‬‬ ‫س�ه‌رچ��اوه‌ك��ان�ی‌ ه���ه‌واڵ له‌ئیسپانیا‬ ‫ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بیرله‌‬ ‫ی سی میالنی‌ ئیتاڵی‌‬ ‫پێشنیارێكی‌ یانه‌ی‌ ئه‌ ‌‬ ‫ده‌ك��ات �ه‌وه‌ كه‌ داوای‌ گۆڕینه‌وه‌ی‌ پاتۆو‬ ‫ئیبراهیمۆڤیجیان كردووه‌‪.‬‬ ‫ی��ان �ه‌ی‌ ئ���ه‌ی‌ س��ی م��ی�لان�ی‌ ئیتاڵی‌‬

‫پاشئه‌وه‌ی‌ بۆی روونبووه‌وه‌ له‌توانایدانیه‌‬ ‫موچه‌ی‌ سااڵنه‌ی‌ ئیبراهیمۆڤیج دابینبكات‬ ‫كه‌ خۆی‌ له‌ ‪ 12‬ملیۆن یۆرۆ ده‌دات‪ ،‬بیریان‬ ‫له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌یان‬ ‫بفرۆشن كه‌ خاوه‌نی‌ موچه‌ی‌ زۆرن‪ ،‬ئه‌وانیش‬ ‫رۆناڵدینۆو پاتۆن‪ ،‬كه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌‬ ‫به‌هۆی‌ كه‌می‌ ته‌مه‌نییه‌وه‌ پاتۆی‌ به‌ڕازیلی‌‬ ‫هه‌ڵبژاردووه‌‪.‬‬ ‫الی‌ خۆیه‌وه‌ گ��واردی��ۆال دژی‌ هاتنی‌‬

‫پاتۆ نییه‌ كه‌ هاوته‌مه‌نه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌‬ ‫الوه‌كانیدا‪ ،‬س��ه‌ره‌ڕای‌ كه‌می‌ ته‌مه‌نی‌ ك ‌ه‬ ‫به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زیاتر‬ ‫له‌ئیبراهیمۆڤیج له‌ریزه‌كانیدا بهێڵێته‌وه‌‪.‬‬ ‫ل �ه‌ح��اڵ �ی‌ رازی��ب��وون��ی‌ ب�ه‌رش�ه‌ل��ۆن�ه‌‬ ‫به‌گۆڕینه‌وه‌ی‌ ئیبراهیمۆڤیج به‌پاتۆ‪ ،‬پێوسته‌‬ ‫له‌سه‌ر یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ بڕێك پ��اره‌ بدات‬ ‫به‌یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌‪ ،‬كه‌ یانه‌ی‌ میالنیش‬ ‫له‌داواكه‌یدا ئاماژه‌ی‌ پێداوه‌‪.‬‬

‫وه‌رزێ��ك له‌به‌رشه‌لۆنه‌دا جارێك یان‬ ‫دووج��ار له‌و شوێنه‌دا یاری‌ ده‌كات‪،‬‬ ‫ئه‌ویش كه‌ راهێنه‌ر به‌پێویستیزانی‌‪،‬‬ ‫ب �ه‌اڵم ته‌ماشای‌ هه‌موو یارییه‌كانی‌‬ ‫ئه‌رجه‌نتینم كرد بۆم رووننه‌بووه‌وه‌‬ ‫میسی له‌كوێدا یاری‌ ده‌كات‪".‬‬ ‫ناوبراو به‌رده‌وامبوو له‌به‌رگریكردن‬ ‫ل �ه‌ل��ی��ۆن��ێ��ل م��ی��س��ی‌‌و رای��گ��ه‌ی��ان��د‬ ‫"ئ���ه‌وه‌ی‌ ره‌خ��ن�ه‌ له‌میسی‌ ده‌گرێت‬ ‫له‌مۆندیالدا له‌تۆپی پێ نازانێت‪،‬‬ ‫میسی‌ هیچ تاوانێكی‌ نیه‌و ‪ %1‬ی‌‬ ‫ه��ۆك��اری‌ شكسته‌كه‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین‬ ‫هه‌ڵناگرێت‪ ،‬به‌ڵكو مارادۆنا ته‌واوی‌‬ ‫به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی‌ له‌ئه‌ستۆدایه‌‪".‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.