رۆژﻧﺎﻣەﯾەﮐﯽ رۆژاﻧەی وەرزﺷﯿﯽ ﺋەﻫﻠﯿﯿە
ژﻣﺎره ٨٤٧ :ﯾەﮐﺸەﻣﻤە ٢٠١٤/٤/١٣
!
CHANGE
CHANGE
REKLAM
yarI Sport
yarinews@yahoo.com
ﻫێﻨﺪەی ﻧەﻣﺎﺑﻮو ﺋﺎرﺳﻨﺎڵ دواﯾﯿﻦ ﻧﺎزﻧﺎوی ﺋەم وەرزەش ﻟەدەﺳﺖ ﺑﺪات و ﺑەراﻣﺒەر ﯾﺎﻧەﯾەﻛﯽ ﺑﭽﻮك ﺷﻜﺴﺖ ﺑێﻨێ ،ﺑەاڵم ﻣێﺮﺗﺰاﻛەر ﻟەدواﯾﯿﻦ ﺳﺎﺗەﻛﺎﻧﺪا ﺋﺎرﺳﻦ ﭬﯿﻨﮕەری ﻟەﻣﺮدﻧێﻜﯽ ﺋەﺑەدی رزﮔﺎرﻛﺮد و دواﺗﺮﯾﺶ ﭘەﻧﺎڵﺘﯿﯿەﻛﺎن ﺑﻮوﻧە ﺋﯚﻛﺴﺠﯿﻦ و راﻫێﻨەرە ﻓەرەﻧﺴﯿﯿەﻛەﯾﺎن زﯾﻨﺪوو ﻛﺮدەوە. دوێﻨێ ﻟەﻣﯿﺎﻧﯽ ﯾﺎرﯾﯽ ﭘێﺶ ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ﺟﺎﻣﯽ ﺋﯿﻨﮕﻠﺘەرادا ،ﯾﺎﻧەی ﺋﺎرﺳﻨﺎڵ زۆر ﺑەزەﺣﻤەت ﻟە ﯾﺎﻧەی وﯾﮕﺎﻧﯽ ﺑﺮدەوە و ﭘﺎش ﻣﺎراﺳﯚﻧێﻜﯽ دوور و درێﮋ ﮔەﯾﺸﺘە ﯾﺎرﯾﯽ ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ﭘﺎڵەواﻧێﺘﯿﯿەﻛە. ﺋەوەی ﻟەم وەرزەدا ﺋﺎرﺳﻨﺎڵ ﺑەدەﺳﺘﯿەوە ﻣﺎوە ،ﺗەﻧﻬﺎ ﺟﺎﻣﯽ ﯾەﻛێﺘﯿﯽ ﺋﯿﻨﮕﻠﺘەراﯾە .ﭘﺎش ﺋەوەی ﻟە ﺧﻮﻟﯽ ﻧﺎﯾﺎﺑﯽ واڵﺗەﻛەی ﺑێﻬﯿﻮا ﺑﻮوە و ﻟە ﭼﺎﻣﭙﯿﯚﻧﺲ ﻟﯿﮕﯿﺶ ﻛﺮاوەﺗە
ژﻣﺎره ٨٤٧ :ﭘێﻨﺠﺸەﻣﻤە ٢٠١٤/٤/١٣
دەرەوە. ﻫەرﭼەﻧﺪە ﭼﺎودێﺮان ﭘێﯿﺎﻧﻮاﺑﻮو ﯾﺎﻧەی وﯾﮕﺎن ﻧێﭽﯿﺮێﻜﯽ ﺋﺎﺳﺎن دەﺑێﺖ ﺑﯚ ﺗﯚﭘﭽﯿﯿەﻛﺎن ،ﺑەاڵم 120 ﺧﻮﻟەﻛﯽ ﯾﺎرﯾﯿەﻛە ﺑﯚﭼﻮﻧەﻛەی ﭘێﭽەواﻧە ﻛﺮدەوە. ﭘﺎش ﺗﺎﯾﻤﯽ ﯾەﻛەم ﻛە ﺑە ﺑێ ﮔﯚڵ ﻛﯚﺗﺎﯾﯿﻬﺎت ،وﯾﮕﺎن ﺑەﻟێﺪاﻧﯽ ﭘەﻧﺎڵﺘﯽ ﻟە ﺧﻮﻟەﻛﯽ 63دا ﺋﺎرﺳﻨﺎڵﯽ ﺗﻮﺷﯽ ﺷﯚك ﻛﺮد و ﺑﻮوﻧە ﺧﺎوەﻧﯽ ﮔﯚڵﯽ ﯾەﻛەﻣﯽ ﯾﺎرﯾﯿەﻛە. ﺋەﮔەرﭼﯽ ﺗﯚﭘﭽﯿﯿەﻛﺎن ﺑەردەوام ﻫێﺮﺷﯿﺎن دەﻛﺮد ،ﺑەاڵم ﻫەﻣﻮوﯾﺎن ﺑێ ﺋەﻧﺠﺎم ﺑﻮون ،ﺗﺎﻛﻮ ﺋەوﻛﺎﺗەی ﻣێﺮﺗﺰاﻛەی ﻟەﺧﻮﻟەﻛﯽ 82دا ﺋەﻧﺠﺎﻣەﻛەی ﯾەﻛﺴﺎن ﻛﺮدەوە. ﯾﺎرﯾﯿەﻛە درێﮋەی ﻛێﺸﺎ ﺑﯚ ﻛﺎﺗﯽ زﯾﺎدﻛﺮاو و ﻫەردووﻻ دوای ﻛﯚﺗﺎﯾﯿﻬﺎﺗﻨﯽ 120ﺧﻮﻟەﻛﯽ ﯾﺎرﯾﯿەﻛەش
ﺗﯿﺮوﭘﺸﻜﯽ ﻗﯚﻧﺎﻏﯽ ﭘێﺶ ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ﭼﺎﻣﭙﯿﯚﻧﺲ ﻟﯿﮓ ،ﻫەرﯾەك ﻟە ﻣﯚرﯾﻨﯿﯚ و ﮔﻮاردﯾﯚﻻ دەﮔەڕێﻨێﺘەوە ﺋﯿﺴﭙﺎﻧﯿﺎ و دوو ﺋەرﻛﯽ ﻗﻮرس دەﺧﺎﺗە ﺳەرﺷﺎﻧﯿﺎن. ﺑەﭘێﯽ ﺗﯿﺮوﭘﺸﻜەﻛە ﯾﺎﻧەی ﭼێڵﺴﯽ روﺑەڕوی ﯾﺎﻧەی ﺋەﺗﻠەﺗﯿﻜﯚ ﻣەدرﯾﺪ دەﺑێﺘەوە ،ﺑەﻣەش ﺟﺎرێﻜﯽ دﯾﻜە ﺧﯚزێ ﻣﯚرﯾﻨﯿﯚ ﺳەرداﻧﯽ ﻣەدرﯾﺪ دەﻛﺎﺗەوە ،ﺋەو ﺷﺎرەی ﻛە ﭼەﻧﺪ ﺳﺎڵێﻚ ﻛﺎری ﺗێﺪاﻛﺮدوە و راﻫێﻨەری رﯾﺎڵ ﻣەدرﯾﺪ ﺑﻮوە. ﭼﺎودێﺮان ﺗﺎڕادەﯾەك ﻫەﻟﯽ زﯾﺎﺗﺮ دەدەﻧە ﺋەﺗﻠەﺗﯿﻜﯚ ﻣەدرﯾﺪ ﺑﯚ ﺳەرﻛەوﺗﻦ ﺑﯚ ﯾﺎرﯾﯽ ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ،ﺑەاڵم ﻫەرﮔﯿﺰ ﺋەوەﺷﯿﺎن ﺑﯿﺮﻧﺎﭼێﺖ ﻛە ﻣﯚرﯾﻨﯿﯚ ﻫەﻣﯿﺸە ﺋەوەی دەﯾەوێ دەﺗﻮاﻧێ ﺑەدەﺳﺘﯽ ﺑێﻨێ. ﺋـــــــــەﮔەرﭼﯽ ﺋـــەﺗﻠەﺗﯿﻜﯚ ﻣــــەدرﯾﺪ ﺗــــــﻮ ا ﻧﯽ ﯾــــە ﻛێــﻜە ﻟـــە ﮔەورەﺗﺮﯾﻦ ﺗﯿﭙەﻛﺎﻧﯽ ﺋەوروﭘﺎ ﺑﻜﺎﺗەوە دەرەوە "ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە" ،ﺑەاڵم ﻧﺎﻛﺮێ رۆڵﯽ ﻣﯚرﯾﻨﯿﯚ ﺑەﻛەﻣﱰ ﺳەﯾﺮ ﺑﻜﺮێ ،ﻛە ﺗﻮاﻧﯽ ﻗەرەﺑﻮوی ﺷﻜﺴﺘێﻜﯽ ﮔەورە
ﻫەواڵ
ﻫەر ﺑە ﯾەﻛﺴﺎﻧﺒﻮن ﻣﺎﻧەوە. ﻟێﺪاﻧﯽ ﯾەﻛﻼﻛەرەوە ﺋەﻧﺠﺎﻣﯽ ﯾﺎرﯾﯿەﻛەی ﯾەﻛﻼﻛﺮدەوە ،ﭬﯿﻨﮕەر ﻟەوەدا ﭼﺎﻧﺴﯽ ﻫەﺑﻮو ،ﻛە ﺗﻮاﻧﯿﯿﺎن ﯾﺎرﯾﯿەﻛە ﻟەﺑەرژەوەﻧﺪﯾﯽ ﺧﯚﯾﺎن ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ﭘێ ﺑێﻨﻦ و ﻫﯿﻮاﯾەﻛﯿﺎن ﺑﯚ ﮔەڕاﯾەوە ﻛە ﺋەﻣﺴﺎڵ ﻧﺎزﻧﺎوێﻚ ﺑﻜەن ﺑە دﯾﺎرﯾﯿەك ﺑﯚ ﻫﺎﻧﺪەراﻧﯿﺎن. ﺋﺎرﺳﻨﺎڵ ﻟەﯾﺎرﯾﯽ ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ روﺑەڕوی ﭘﺎڵەواﻧێﺘﯿﯿەﻛەدا ﺑﺮاوەی ﻧێﻮان ﻫەردوو ﯾﺎﻧەی ﻫﺎڵ ﺳﯿﺘﯽ و ﺷەﻓێڵﺪ ﯾﻮﻧﺎﯾﺘﺪ ﯾﺎری دەﻛﺎت. ﺋﺎرﺳﻨﺎڵ ﺗﺎﻛﻮ ﺋێﺴﺘﺎ 10ﺟﺎر ﻧﺎزﻧﺎوی ﺟﺎﻣﯽ ﯾەﻛێﺘﯿﯽ ﺋﯿﻨﮕﻠﺘەرای ﺑﺮدۆﺗەوە و ﻟەدوای ﻣﺎﻧﭽﺴﺘەر ﯾﻮﻧﺎﯾﺘﺪ ﻛە ﺧﺎوەﻧﯽ 11ﻧﺎزﻧﺎوە ،ﺑەدووەم ﯾﺎﻧە دادەﻧﺮێ.
ﺑﻜﺎﺗەوە و ﺑە ﺟﯿﺎوازﯾﯽ دوو ﮔﯚڵ ﻟەﭘﺎرﯾﺲ ﺳﺎن ﺟێﺮﻣﺎن ﺑﺒﺎﺗەوە ،ﻛە ﭘێﻜﻬﺎﺗەﯾەﻛﯽ ﺗﯚﻛﻤەﺗﺮی ﻟەﭼێڵﺴﯽ ﻫەﯾە. ﻟەﯾﺎرﯾﯿەﻛەی ﺗﺮ ﻧﯿﻮەی ﻛﯚﺗﺎﯾﯿﺪا رﯾﺎڵ ﻣەدرﯾﺪ و ﺑﺎﯾﺮن ﻣﯿﻮﻧﺸﻦ روﺑەڕوی ﯾەﻛﱰ دەﺑﻨەوە. ﺑﺎﯾﺮن ﻛە ﺑەﻫێﺰﺗﺮﯾﻦ ﭘﺎڵێﻮراوە ﺑﯚ ﺑﺮدﻧەوەی ﻧﺎزﻧﺎوەﻛە ،ﺑەراﻣﺒەر ﺧﻮاﺳﺘەﻛﺎﻧﯽ ﺧەوﻧەﻛﺎﻧﯽ رﯾﺎڵ ﻣەدرﯾﺪ دەﺑێﺘەوە ،ﻛە ﭼەﻧﺪ ﺳﺎڵێﻜە دەﯾﺎﻧەوێ دەﯾەﻣﯿﻦ ﻧﺎزﻧﺎوی ﭼﺎﻣﭙﯿﯚﻧﺲ ﻟﯿﮓ ﺑﺒەﻧەوە. ﺋەم ﯾﺎرﯾﯿە ﺗﺎﻣﻮﭼێﮋێﻜﯽ ﺗﺎﯾﺒەﺗﯽ دەﺑێﺖ ،ﻛﺎﺗێﻚ ﮔﻮاردﯾﯚﻻ ﺟﺎرێﻜﯽ دﯾﻜە دەﺑێﺘەوە ﺑە رﻛﺎﺑەری رﯾﺎڵ ﻣەدرﯾﺪ ،وەﻛﭽﯚن ﺑﯚ ﻣﺎوەی ﭼﻮار ﺳﺎڵ ﺋەو ﻛﺎﺗەی راﻫێﻨەری ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﺑﻮو ،ﻫەﻣﯿﺸە رﻛﺎﺑەرێﻜﯽ ﺳەرﺳەﺧﺘﯽ ﺋەو ﯾﺎﻧەﯾە ﺑﻮو.
3
ﯾﺎﻧەی ﺑﺮوﺳﯿﺎ دۆرمتﯚﻧﺪ ﺗﻮاﻧﯽ ﺑﺎﯾﺮن ﻣﯿﻮﻧﺸﻨﯽ ﮔﻮاردﯾﯚﻻ روﺑەڕوی ﮔەورەﺗﺮﯾﻦ ﺷﻜﺴﺖ ﺑﻜﺎﺗەوە .وای ﻟە ﭘﯿﭗ ﻛﺮد ﻛە دان ﺑەﻫەڵەﻛﺎﻧﯿﺪا ﺑﻨێ و ﺑﯿﺮﯾﺶ ﻟە ﭼﺎرەﺳەرﯾﺎن ﺑﻜﺎﺗەوە. دوێﻨێ ﻟەﻣﯿﺎﻧﯽ ﯾﺎرﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻫەﻓﺘەی 30ی ﺧﻮﻟﯽ ﺋەڵامﻧﯿﺎدا ،ﯾﺎﻧەی ﺑﺮوﺳﯿﺎ دۆرمتﯚﻧﺪ ﺑە ﺳێ ﮔﯚڵﯽ ﺧﺎوێﻦ ﺑﺎﯾﺮن ﻣﯿﻮﻧﺸﻨﯽ ﻟەﻧێﻮ ﯾﺎرﯾﮕﺎی ﺧﯚﯾﺪا ﺗەزاﻧﺪ. ﻫەرﭼەﻧﺪە دۆڕاﻧﺪﻧە ﮔەورەﻛەی ﺑﺎﯾﺮن ﻛﺎرﯾﮕەرﯾﯽ ﻟەﺳەر رﯾﺰﺑەﻧﺪﯾﯽ ﺧﻮﻟەﻛە ﻧﺎﺑێﺖ ،ﺑەاڵم زەﻧﮕێﻜﯽ ﺋﺎﮔﺎدارﻛﺮدﻧەوە ﺑﻮو ﺑﯚ ﮔﻮاردﯾﯚﻻی راﻫێﻨەر. ﺑﺎﯾﺮن ﻣﯿﻮﻧﺸﻦ ﺳێ ﻫەﻓﺘەﯾە ﻧﺎزﻧﺎوی ﺧﻮﻟﯽ ﺋەڵامﻧﯿﺎی ﻣﺴﯚﮔەرﻛﺮدوە .ﻟەوﻛﺎﺗەﯾﺸەوە ﻫﯿﭻ ﯾﺎرﯾﯿەﻛﯽ ﻟە ﺑﯚﻧﺪزﻟﯿﮕﺎدا ﻧەﺑﺮدۆﺗەوە .ﻟەﯾﺎرﯾﯿەﻛﺪا ﯾەﻛﺴﺎن ﺑﻮوە و دواﻧﯿﺸﯽ ﻟەﺳەرﯾەك دۆڕاﻧﺪوە. دوێﻨێ ﻫەرﯾەك ﻟە ﻣﺨﯿﱰﯾﺎن و ﻣﺎرﻛﯚ رﯾﯚس و ﻫﯚﻓامن ﺋﺎﻟﯿﺎﻧﺰ ﺋﺎرﯾﻨﺎﯾﺎن ﻫەژاﻧﺪ و ﺑە ﺳێ ﮔﯚڵﯽ ﯾەك ﻟەدوای ﯾەك ﺗﯿﭙەﻛەی ﮔﻮاردﯾﯚﻻﯾﺎن روﺑەڕوی ﮔەورەﺗﺮﯾﻦ ﺷﻜﺴﺖ ﻛﺮدەوە ﻟەوەﺗەی ﺋەو راﻫێﻨەرە ﺋﯿﺴﭙﺎﻧﯿﯿە ﺋەرﻛﯽ راﻫێﻨەراﯾەﺗﯿﯽ ﺗﯿﭙەﻛەی ﮔﺮﺗﯚﺗە ﺋەﺳﺘﯚ.
ﺑﺎﯾﺮن ﻣﯿﻮﻧﺸﻦ ﺟﮕە ﻟەوەی ﺑەدەﺳﺖ ﭘێﻜﺎﻧﯽ ﻣﺎﻧﻮێﻞ ﻧﻮێﺮی ﮔﯚڵﭽﯿﯿەوە دەﻧﺎڵێﻨێ ،ﺑەاڵم ﯾﺎرﯾﯿەﻛەی دوێﻨێ واﯾﻜﺮد ﻛە ﮔﻮاردﯾﯚﻻ دان ﺑە ﻫەڵەﻛﺎﻧﯿﺪا ﺑﻨێ و ﺑﯿﺮﯾﺶ ﻟە ﭼﺎرەﺳەر ﺑﻜﺎﺗەوە. ﮔﻮاردﯾﯚﻻ ﻟەدوای ﯾﺎرﯾﯿەﻛە وﺗﯽ "دان ﺑەوەدا دەﻧێﻢ ﻛە ﺋﺎﺳﺘﯽ ﺗﯿﭙەﻛەﻣﺎن داﺑەزﯾﻮە ،ﺋەوﻛﺎﺗەی ﻟەﺑەرﺷەﻟﯚﻧەش ﺑﻮوم روﺑەڕوی ﻫەﻣﺎن ﮔﺮﻓﺖ دەﺑﻮﯾﻨەوە ،ﺑەاڵم ﻛﺎری ﻣﻦ ﺋەوەﯾە ﻛە ﺋەو ﻫەاڵﻧە راﺳﺖ ﺑﻜەﻣەوە". ﮔﻮاردﯾﯚﻻ ﭘﯿﺮۆزﺑﺎﯾﯽ ﻟەﺳەرﻛەوﺗﻨەﻛەی دۆرمتﯚﻧﺪ ﻛﺮد و ﺳﺘﺎﯾﺸﯽ ﺋﺎﺳﺘﯽ ﯾﺎرﯾﺰاﻧﺎﻧﯽ ﺋەو ﯾﺎﻧەﯾەی ﻛﺮد ﻛە ﺑەﺣەﻣﺎﺳێﻜﯽ زۆرەوە ﯾﺎرﯾﯿﺎن ﻛﺮدوە. وﺗەﻛﺎﻧﯽ ﮔﻮاردﯾﯚﻻ ﻟەﻛﯚﻧﮕﺮە رۆژﻧﺎﻣەﻧﻮﺳﯿﯿەﻛەی دوای ﯾﺎرﯾﯿەﻛەدا ﺑەو ﺋﺎڕاﺳﺘەﯾە ﺑﻮو ﻛە ﺳﻮﭘﺎﺳﯽ دۆرمتﯚﻧﺪ ﺑﻜﺎت، ﺑەوەی ﺳێ ﮔﯚڵﯽ ﻟێﻜﺮدوون و ﻟەﭼەﻧﺪ ﻫەڵەﯾەﻛﯽ ﮔەورە ﺋﺎﮔﺎداری ﻛﺮدوﻧەﺗەوە. ﻫەرﭼەﻧﺪە ﭘﯿﭗ ﭘێﺸﱰ راﯾﮕەﯾﺎﻧﺪﺑﻮو ﻛە ﺑﯚﻧﺪزﻟﯿﮕﺎ ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ﻫﺎﺗﻮە و ﭘێﻮﯾﺴﺘﯽ ﺑەﺑﺮدﻧەوە ﻧﯿﯿە ،ﺑەاڵم ﺋێﺴﺘﺎ ﺑﯚی دەرﻛەوﺗﻮە ﻛە ﺋەوە ﻫەڵەﯾە ،ﭼﻮﻧﻜە ﺑﺎﯾەﺧﺪان ﺑەﺳەرﺟەم ﯾﺎرﯾﯿەﻛﺎن ﺳﻮودی ﺑﯚ ﺋﺎﺳﺘﯽ ﺗﯿﭙەﻛە ﻫەﯾە ،ﺑەوﭘێﯿەی ﻟەﭼەﻧﺪ رۆژی داﻫﺎﺗﻮودا روﺑەڕوﺑﻮﻧەوەﯾەﻛﯽ ﭼﺎرەﻧﻮﺳﺴﺎز ﺑەراﻣﺒەر رﯾﺎڵ ﻣەدرﯾﺪ ﭼﺎوەڕواﻧﯽ دەﻛﺎت ﻟەﻣﯿﺎﻧﯽ ﯾﺎرﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻧﯿﻮەی ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ﺧﻮﻟﯽ ﯾﺎﻧە ﭘﺎڵەواﻧەﻛﺎﻧﯽ ﺋەوروﭘﺎ.
دﯾﮕﯚ ﻟﯚﭘێﺰ ،ﮔﯚڵﭽﯽ رﯾﺎڵ ﻣەدرﯾﺪ: ﺋەﮔەر ﺋﯿﺪارەی ﯾﺎﻧەﻛە ﯾﺎﺧﻮد راﻫێﻨەر دەرم ﻧەﻛەن و ﻣﻨﯿﺎن ﺑﻮێ ،ﺋەوا ﺑەﻧﯿﺎزم ﺗﺎﻛﻮ ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ﮔﺮێﺒەﺳﺘەﻛەم ﻛە ﺑﯚ ﻣﺎوەی ﺳێ ﺳﺎڵە ﻟە رﯾﺎڵ ﻣەدرﯾﺪ دەﻣێﻨﻤەوە
ﻟﯚران ﺑﻼن ،راﻫێﻨەری پ.س .ﺟێﺮﻣﺎن: ﺋﯿﺪارەی ﯾﺎﻧەﻛەم ﺑەرەﺳﻤﯽ داواﯾﺎن ﻟێﻜﺮدووم ﻛە ﮔﺮێﺒەﺳﺘەﻛەم ﻧﻮێ ﺑﻜەﻣەوە ،ﺑەاڵم دەﻣەوێ 10رۆژ ﻣﯚڵەﺗﻢ ﺑﺪەﻧێ ﺗﺎﻛﻮ ﭼەﻧﺪ ﻣەﺳەﻟەﯾەك ﻫەن ﯾەﻛﻼﯾﺎن ﺑﻜەﻣەوە
ﺋەﻧﺪرﯾﺎ ﭘێﺮﻟﯚ ،ﯾﺎرﯾﺰاﻧﯽ ﯾﻮﭬﻨﺘﯚس: ﺗﺎﻛﻮ ﺋێﺴﺘﺎش ﺑڕوام ﺑەوە ﻫەﯾە ﻛە ﻫێﺰ و ﺗﻮاﻧﺎﯾەﻛﯽ زۆرم ﻣﺎوە و دەﺗﻮاﻧﻢ ﺳﻮود ﺑە ﺗﯿﭙەﻛەم ﺑﮕەﯾەﻧﻢ ،ﺑﯚﯾە ﺑە ﻫﯿﭻ ﺷێﻮەﯾەك ﺑﯿﺮ ﻟەوازﻫێﻨﺎﻧﯽ ﯾەﻛﺠﺎرەﻛﯽ ﻧﺎﻛەﻣەوە
2
ﻫەواڵ
رەﻧﮕە "ﻣﺎر و ﭘەﯾﮋە" ﺑﺎﺷﱰﯾﻦ وەﺳﻒ ﺑێ ﺑﯚ ﺋێﺴﺘﺎی ﺧﻮﻟﯽ ﺋﯿﺴﭙﺎﻧﯿﺎ .ﻫەر ﻫەﻓﺘەﯾەك ﯾەﻛێﻚ ﻟە ﺗﯿﭙەﻛﺎﻧﯽ ﭘێﺸەﻧﮓ ﺑﺪۆڕێ وەك ﺑەر ﻣﺎرەﻛە ﻛەوﺗﺒێ دادەﺑەزێ ﺑﯚ ﭘﻠەی ﺳێﯿەم و ﺋەوەی ﺗﺮ ﻛە دەﯾﺒﺎﺗەوە ﭘﻠەﯾەك ﯾﺎن دووان ﺳەردەﻛەوێ. دوێﻨێ ﻟەﻫەﻓﺘەی 33ی ﺧﻮﻟﯽ ﺋﯿﺴﭙﺎﻧﯿﺎدا ،ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﺑەﺷێﻮەﯾەﻛﯽ ﭼﺎوەڕواﻧﻨەﻛﺮاو ﺗﻮﺷﯽ ﺷﻜﺴﺖ ﻫﺎت و رﯾﺎڵ ﻣەدرﯾﺪﯾﺶ ﺑﺮدﯾەوە .ﺑەﻣەش رﯾﺎڵ ﻣەدرﯾﺪ ﺳەرﻛەوت ﺑﯚ ﭘﻠەی دووەم و ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە داﺑەزﯾﯿە ﭘﻠەی ﺳێﯿەم ،ﺋەﺗﻠەﺗﯿﻜﯚ ﻣەدرﯾﺪﯾﺶ ﻛە ﺋەﻣﺸەو ﺑەراﻣﺒەر ﺧﯿﺘﺎﻓﯽ ﯾﺎرﯾﺪەﻛﺎت ،ﻫەرﭼەﻧﺪە ﭘﺎرێﺰﮔﺎرﯾﻜﺮدﻧﯽ ﻟەﻟﻮﺗﻜەی رﯾﺰﺑەﻧﺪﯾﯽ ﻣﺴﯚﮔەرە ﺑەاڵم ﻫەر ﻫەڵەﯾەك روﺑەڕوی ﻣەﺗﺮﺳﯽ ﮔەورەی دەﻛﺎﺗەوە. ﯾﺎﻧەی ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﻛە ﻟەدەرەوەی ﯾﺎرﯾﮕﺎی ﺧﯚی ﯾﺎرﯾﺪەﻛﺮد ،ﺑەراﻣﺒەر ﯾﺎﻧەی ﮔﺮاﻧﺎدا ﺷﻜﺴﺘﯽ ﻫێﻨﺎ.
ﻫەﻓﺘەی 34
ﯾﺎﺳﯿﻦ ﺋﯿﱪاﻫﯿﻤﯽ ﺋەو ﯾﺎرﯾﺰاﻧە ﺟەزاﺋﯿﺮﯾﯿە ﺑﻮو ﻛە ﺑﻮە ﺟەﻟﻼدی ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە و ﻟەﺧﻮﻟەﻛﯽ 16ی ﯾﺎرﯾﯿەﻛەدا ﮔﯚڵێﻜﯽ ﺑﯚ ﮔﺮاﻧﺎدا ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮد .ﯾﺎرﯾﯿەﻛەش ﻫەر ﺑەو ﺋەﻧﺠﺎﻣە ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ﻫﺎت ،ﺳەرﺑﺎری ﻫەوڵﯽ زۆری ﯾﺎرﯾﺰاﻧﺎﻧﯽ ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﺑەاڵم ﻧەﯾﺎﻧﺘﻮاﻧﯽ ﺋەﻧﺠﺎﻣەﻛە ﯾەﻛﺴﺎن ﺑﻜەﻧەوە. ﯾﺎرﯾﺰاﻧﺎﻧﯽ ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﻟە 90ﺧﻮﻟەﻛﯽ ﯾﺎرﯾﯿەﻛەدا ﭼەﻧﺪﯾﻦ ﻫەﻟﯽ ﮔﯚڵﻜﺮدﻧﯿﺎن ﻟەدەﺳﺘﺪا .ﺑەڕادەﯾەك ﻛە ﺗﺎﺗﺎ ﻣﺎرﺗﯿﻨﯚی راﻫێﻨەری ﺗﯿﭙەﻛە وﺗﯽ "دەﺑﻮاﯾە ﺑە ﭘێﻨﺞ ﮔﯚڵ ﯾﺎرﯾﯿەﻛەﻣﺎن ﺑﱪاداﯾەﺗەوە". ﺋﯿﻨێﺴﺘﺎی ﯾﺎرﯾﺰاﻧﯽ ﻫێڵﯽ ﻧﺎوەڕاﺳﺘﯽ ﯾﺎﻧەﻛەش وﺗﯽ "ﻫەﻟﯽ ﮔﯚڵﻜﺮدﻧﯽ زۆرﻣﺎن ﻟەدەﺳﺘﺪا ،ﺑﯚﯾە ﮔﺮاﻧﺎدا ﺳﺰای ﺋەو ﻫەاڵﻧەی ﺋێﻤەی دا و ﺑەﺳەرﻣﺎﻧﺪا ﺳەرﻛەوﺗﻦ". ﺋەم دۆڕاﻧﺪﻧە ﻣێﮋوﯾﯿەی ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﺑەراﻣﺒەر ﯾﺎﻧەﯾەﻛﯽ ﻻوازی وەك ﮔﺮاﻧﺎدا ﻟەﻛﺎﺗێﻜﺪاﯾە ﻛە ﯾﺎﻧە ﻛەﺗەﻟﯚﻧﯿﯿەﻛە ﺳێ رۆژ ﻟەﻣەوﺑەر ﻟەﺧﻮﻟﯽ ﯾﺎﻧە ﭘﺎڵەواﻧەﻛﺎﻧﯽ ﺋەوروﭘﺎ
ﻫەﻓﺘەی 33
ﺷەﻣﻤە
ﻫەﻓﺘەی 33
ﻫەﯾﻨﯽ 1-0 3-3 0-1 0-1
ﯾەﮐﺸەﻣﻤە
3:37 6:07
ﯾەﮐﺸەﻣﻤە
دووﺷەﻣﻤە 9:45
رﯾﺰﺑەﻧﺪی
ﯾﺎری ﺧﺎڵ
1 2 3 4 5
33 33 31 33 33
ﮔﯚڵﮑەران 1 2 3
74 72 70 66 64 ژ.ﮔﯚڵ 29 20 18
2-2 0-1 0-1 0-4 1:00 6:00 8:00 10:00
رﯾﺰﺑەﻧﺪی
ﯾﺎری ﺧﺎڵ
1 2 3 4 5
33 32 33 32 32
ﮔﯚڵﮑەران 1 2 4
1-1 1-3
0-0
0-1
79 79 78 59 53 ژ.ﮔﯚڵ 28 25 17
ﯾەﮐﺸەﻣﻤە
1:30 4:00 4:00 4:00 4:00 4:00 9:45
دووﺷەﻣﻤە
9:45
رﯾﺰﺑەﻧﺪی
ﯾﺎری ﺧﺎڵ
1 2 3 4 5
32 33 32 32 32
ﮔﯚڵﮑەران 1 3 4
ﯾﺎﻧەی رۆﻣﺎ ﺑەردەواﻣە ﻟەﺳەر ﺑﺮدﻧەوەﻛﺎﻧﯽ و ﻧﺎﻫێڵێ ﯾﻮﭬﻨﺘﯚﺳﯽ رﻛﺎﺑەری ﺑە ﺋﺎﺳﺎﻧﯽ ﻧﺎزﻧﺎوەﻛە ﯾەﻛﻼﺑﻜﺎﺗەوە. دوێﻨێ ﯾﺎﻧەی رۆﻣﺎ ﻟەﻣﯿﺎﻧﯽ ﯾﺎرﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻫەﻓﺘەی 33ی ﺧﻮﻟﯽ ﺋﯿﺘﺎڵﯿﺎدا ﻟەﻧێﻮ ﯾﺎرﯾﮕﺎی ﺧﯚﯾﺪا ﺑە ﺳێ ﮔﯚڵ ﺑەراﻣﺒەر ﺑە ﮔﯚڵێﻚ ﻟە ﯾﺎﻧەی ﺋەﺗﻼﻧﺘﺎی ﺑﺮدەوە. ﯾﺎﻧەی رۆﻣﺎ ﺑەم ﺑﺮدﻧەوەﯾە ﻛﯚی ﺧﺎڵەﻛﺎﻧﯽ ﮔەﯾﺎﻧﺪە 79ﺧﺎڵ و ﺑەﺷێﻮەﯾەﻛﯽ ﻛﺎﺗﯽ ﺟﯿﺎوازﯾﯽ ﺧﺎڵەﻛﺎﻧﯽ ﻟەﮔەڵ ﯾﺎﻧەی ﺧﺎمنە ﭘﯿﺮەﻛەی ﯾەﻛەﻣﯽ رﯾﺰﺑەﻧﺪﯾﯽ ﺑﯚ 5ﺧﺎڵ ﻛەﻣﻜﺮدەوە. ﺋەﻣە ﺣەوﺗەﻣﯿﻦ ﺑﺮدﻧەوەی ﻟەﺳەرﯾەﻛﯽ ﯾﺎﻧەی رۆﻣﺎ ﺑﻮو ،ﻟەو ﻣﺎوەﯾەﺷﺪا ﯾﻮﭬﻨﺘﯚس ﯾﺎرﯾﯿەﻛﯽ دۆڕاﻧﺪوە ،ﺑﯚﯾە ﺟﯿﺎوازﯾﯽ ﻧێﻮاﻧﯿﺎن ﺑﯚ 5ﺧﺎڵ ﻛەﻣﺒﯚﺗەوە ،ﺋەﮔەر ﺳﺒەی ﺷەو ﯾﻮﭬﻨﺘﯚس ﺋەرﻛە ﻗﻮرﺳەﻛەی ﺑەراﻣﺒەر ﺋﯚدێﻨێﺰی ﺑەﺳەرﻛەوﺗﻮﯾﯽ ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ﭘێﻨەﻫێﻨێ ،ﺋەوا رۆﻣﺎ دەﺑێﺘە رﻛﺎﺑەرێﻜﯽ ﺟﺪی ﻟەﺳەر ﻧﺎزﻧﺎوەﻛە ،ﻫەرﭼەﻧﺪە ﺗەﻧﻬﺎ ﺷەش ﻫەﻓﺘەی ﯾﺎرﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﺧﻮﻟەﻛە ﻣﺎون.
ﻫەﻓﺘەی 30
ﺷەﻣﻤە
1-0ﺷەﻣﻤە
yarinews@yahoo.com
ژﻣﺎره ٨٤٧ :ﭘێﻨﺠﺸەﻣﻤە ٢٠١٤/٤/١٣
ﻛﺮاﻧە دەرەوە ،ﭘﺎش دۆڕاﻧﺪﻧﯿﺎن ﺑەراﻣﺒەر ﯾﺎﻧەی ﺋەﺗﻠەﺗﯿﻜﯚ ﻣەدرﯾﺪ. ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﺑەم دۆڕاﻧﺪﻧە ﻫەﻟﯽ ﺋەوەی ﻟەدەﺳﺘﭽﻮو ﻛە ﺑەﺷێﻮەﯾەﻛﯽ ﻛﺎﺗﯽ ﻟﻮﺗﻜەی رﯾﺰﺑەﻧﺪﯾﯽ ﻻﻟﯿﮕﺎ ﺑﮕﺮێ و ﺗەﻧﺎﻧەت ﭘﻠەی دووەﻣﯿﺸﯽ ﻟەدەﺳﺘﺪا ،ﭘﺎش ﺋەوەی ﺑەدواﯾﺪا رﯾﺎڵ ﻣەدرﯾﺪ ﻟەﻏﯿﺎﺑﯽ رۆﻧﺎڵﺪۆدا ﮔﯚڵﺒﺎراﻧﯽ ﯾﺎﻧەی ﺋەﳌﯿﺮﯾﺎی ﻛﺮد. ﯾﺎﻧەی ﺷﺎﻫﺎﻧە ﻟەﻧێﻮ ﯾﺎرﯾﮕﺎی ﺧﯚﯾﺎﻧﺪا ﺑە ﭼﻮار ﮔﯚڵﯽ ﺧﺎوێﻦ ﻟە ﯾﺎﻧەی ﺋەﳌﯿﺮﯾﺎﯾﺎن ﺑﺮدەوە و ﻛﯚی ﺧﺎڵەﻛﺎﻧﯿﺎن ﻟەﮔەڵ ﺋەﺗﻠەﺗﯿﻜﯚ ﻣەدرﯾﺪ ﯾەﻛﺴﺎن ﻛﺮدەوە ،ﺑەاڵم ﺑەﻟەﺑەرﭼﺎوﮔﺮﺗﻨﯽ ﺋەﻧﺠﺎﻣﯽ ﯾﺎرﯾﯽ ﻧێﻮاﻧﯿﺎن ﺋەﺗﻠەﺗﯿﻜﯚ ﻣەدرﯾﺪ ﻟﻮﺗﻜەی رﯾﺰﺑەﻧﺪﯾﯽ ﮔﺮﺗﻮوە. دی ﻣﺎرﯾﺎ و ﮔﺎرﯾﺲ ﺑەﯾڵ و ﺋﯿﺴﻜﯚ و ﻣﯚراﺗﺎ ﭼﻮار ﮔﯚڵەﻛەی رﯾﺎڵ ﻣەدرﯾﺪﯾﺎن ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮد و ﺑە ﭘﻠەی دووەﻣﯽ ﺷﺎدﺑﻮوﻧەوە.
84 79 64 55 50 ژ.ﮔﯚڵ 18 16 14
ﻫەﻓﺘەی 33
ﻫەﯾﻨﯽ
ﻫەﯾﻨﯽ 0-2
ﺷەﻣﻤە
1-1 1-2 1-4 0-2 0-3 3-0
ﯾەﮐﺸەﻣﻤە 4:30 6:30
رﯾﺰﺑەﻧﺪی
ﯾﺎری ﺧﺎڵ
1 2 3 4 5
30 30 30 30 30
ﮔﯚڵﮑەران 1 3 5
yarI Sport
78 61 58 50 49 ژ.ﮔﯚڵ 17 16 15
3-2
ﺷەﻣﻤە
0-1 1-1 1-0 0-2 1-2
ﯾەﮐﺸەﻣﻤە 3:00 6:00 10:00
رﯾﺰﺑەﻧﺪی
ﯾﺎری ﺧﺎڵ
1 2 3 4 5
32 33 33 32 32
ﮔﯚڵﮑەران 1 2 3
79 69 63 55 51 ژ.ﮔﯚڵ 25 15 14
yarI Sport
yarinews@yahoo.com
ژﻣﺎره ٨٤٧ :ﭘێﻨﺠﺸەﻣﻤە ٢٠١٤/٤/١٣
راﭘﯚرت
5
70 ﯾﺎﻧەی ﯾﻮﭬﻨﺘﯚﺳﯽ ﺋﯿﺘﺎڵﯽ ﺑﯚﻧﺪێﻜﯽ ﯾﺎﻧەی ﭘﺎرﯾﺲ ﺳﺎﻧﺠێﺮﻣﺎﻧﯽ ﻓەرەﻧﺴﯽ رەﺗﻜﺮدەوە ﻛەﺑﯚ ﻛڕﯾﻨﯽ ﭘﯚڵ ﭘﯚﮔﺒﺎی ﻓەرەﻧﺴﯽ ﺋەﺳﺘێﺮەی ﻫێڵﯽ ﻧﺎوەﻧﺪی ﯾﺎﻧەﻛەی ﭘێﺸﻜەﺷﯿﻜﺮدﺑﻮو. رۆژﻧﺎﻣەی ﺗﯚﺗﯚ ﺳﭙﯚرﺗﯽ ﺋﯿﺘﺎڵﯽ ﺑاڵوﯾﻜﺮدەوە ﻛەﯾﺎﻧەی ﯾﻮﭬﻨﺘﯚس ﺑﯚﻧﺪێﻜﯽ ﭘﺎرﯾﺲ ﺳﺎﻧﺠێﺮﻣﺎﻧﯽ ﺑەﺑڕی 70 ﻣﻠﯿﯚن ﯾﯚرۆ رەﺗﻜﺮدۆﺗەوە ﻛەﺑەﻣەﺑەﺳﺘﯽ ﻛﺮﯾﻨﯽ ﭘﯚﮔﺒﺎ ﭘێﺸﻜەﺷﯿﻜﺮاوە و ﻛﺎرﮔێﺮی ﯾﺎﻧە ﺋﯿﺘﺎڵﯿەﻛەش داوای زﯾﺎدﻛﺮدﻧﯽ ﺑڕی ﺑﯚﻧﺪەﻛەﯾﺎن ﻛﺮدوە ﺑﯚ دەﺳﺘﺒەردارﺑﻮﻧﯿﺎن ﻟەﭘﯚﮔﺒﺎ.
ﺳﯿﺰاری ﺑﺮاﻧﺪێﻠﯽ راﻫێﻨەری ﻫەڵﺒﮋاردەی ﺋﯿﺘﺎڵﯿﺎ ﭘێﻜﻬﺎﺗەﯾەﻛﯽ ﺳەرەﺗﺎی 42ﯾﺎرﯾﺰاﻧﯽ ﺑﯚ ﺗﺎﻗﯿﻜﺮدﻧەوە ﺑﯚ رﯾﺰی ﻫەڵﺒﮋاردەﻛە ﺑﺎﻧﮕﻬێﺸﺘﻜﺮدوە ﺑەﻣەﺑەﺳﺘﯽ ﺑەﺷﺪارﯾﻜﺮدﻧﯿﺎن ﻟەﻣﯚﻧﺪﯾﺎﻟﯽ ﺑەرازﯾﻠﺪا و ﻫەرﯾەﻛە ﻟەﺗﯚﻧﯽ و ﺗﯚﺗﯿﺶ ﻧﺎوﯾﺎن ﻟەﭘێﻜﻬﺎﺗەﻛە ﻧﯿﯿە ﻟەﻛﺎﺗێﻜﺪا ﺷەﻋﺮاوی و رۆﺳﯽ ﺳەرەرای ﭘێﻜﺎﻧﯿﺎن ﺑﺎﻧﮕﻬێﺸﺘﻜﺮاون ﺷﺎﻧﺒەﺷﺎﻧﯽ ﺋەﻧﺘﯚﻧﯿﯚ ﻛﺎﺳﺎﻧﯚ. ﻟەﻣﺎوەی ﺋەﻣﺴﺎڵ ﻫەرﯾەﻛە ﻟەﻓﺮاﻧﭽﯿﺴﻜﯚ ﺗﯚﺗﯽ ﻛﺎﭘﺘﻨﯽ رۆﻣﺎ و ﻟﯚﻛﺎ ﺗﯚﻧﯽ ﻛﺎﭘﺘﻨﯽ ﯾﺎﻧەی ﭬﯿﺮۆﻧﺎ ﺋﺎﺳﺘێﻜﯽ ﺑەرزﯾﺎن ﭘێﺸﻜەﺷﻜﺮدوە و ﺑەﻫﯿﻮاﺷﺒﻮن ﺑﺎﻧﮕﻬێﺸﺘﯽ ﭘێﻜﻬﺎﺗەی ﺋﯿﺘﺎڵﯿﺎ ﺑﻜﺮێﺖ ﺑﯚ ﻣﯚﻧﺪﯾﺎﻟﯽ ﺑەرازﯾﻞ ﺑەاڵم ﺑﺮاﻧﺪێﻠﯽ ﻫﯿﻮای ﺋەو دوو ﯾﺎرﯾﺰاﻧەی ﻟەﮔﯚڕﻧﺎ و ﺑەدﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧﯽ ﭘێﻜﻬﺎﺗەﯾەﻛﯽ 42ﯾﺎرﯾﺰاﻧﯽ ﺋەودوو ﯾﺎرﯾﺰاﻧەی ﺗەواو ﺑێﻬﯿﻮاﻛﺮد و ﺑﺎﻧﮕﻬێﺸﺘﯽ ﯾﺎرﯾەﻛﺎﻧﯽ ﻣﯚﻧﺪﯾﺎﻟﯿﺎن ﻧﺎﻛﺎت.
ﺳەرﻛەوﺗﻨﯽ ﺑەرﭼﺎو ﻟەﮔەڵ ﺋەو ەﺳﺘﺒﻬێﻨێﺖ. ﺮدووش زﯾﺪان ﺟێﻬێﺸﺘﻨﯽ ﯾﺎﻧەی رﯾﺎڵ ەﺗﻜﺮدۆﺗەوە ﺗﺎﺋەوەی ﻟەﻫﺎوﯾﻨﯽ 2016 ﺗﻨﯽ ﮔﺮێﺒەﺳﺘەﻛەی ﺋەﻧﭽﯿﻠﯚﺗﯽ ﺑﺒێﺘە ﯾﺎڵ ﻣەدرﯾﺪ و ﺋﯿﻤﻠﯿﺎﻧﯚ ﭘﯚﺗﺮاﮔﯿﻨﯚی ﺟێﺒەﺟێﻜﺎری ﯾﺎﻧەی ﺷﺎﻫﺎﻧەﯾﯿﺶ ﻛەﻣەﺑەﺳﺘﯽ ﺋەوان ﻟەداﻧﺎﻧﯽ زﯾﺪان ری ﺋەﻧﭽﯿﻠﯚﺗﯽ ﺑەﻣەﺑەﺳﺘﯽ وەرﮔﺮﺗﻨﯽ ﺋﺎﻣﺎﻧﺠﯿﺎﻧە ﻟــەداﻫــﺎﺗــﻮودا زﯾﺪاﻧﯽ ﻜەﻧە راﻫێﻨەری ﯾەﻛەﻣﯽ ﺗﯿﭙەﻛەﯾﺎن.
2012
ﭼﺎوەڕێﺘﺎن دەﻛﺎت ﺎرﯾﯽ وەرزە؟ ﺋەم ﯾــﺎری وەرزە ە ﺑەﺗﺎﯾﺒەت ﯾﺎﻧەی ﻛەﺑەﺑﺮدﻧەوە ﻟەم واﺧـﺮاوەﻛــﺎﻧــﯽ ﺋەوا ﺋﯿﻨﮕﻠﺘەرا دەﮔﺮﯾﻨە ﺶ ﻟەﺑەدەﺳﺘﻬێﻨﺎﻧﯽ ڵ ﻧﺰﯾﻜﺪەﺑﯿﻨەوە. ﺎرﯾﯚی وەرزی 2012
ﺑەو ﺷێﻮەﯾە ﺑێﺖ و ﭘﺎڵەواﻧﯽ ﺋﯿﻨﮕﻠﺘەرا.
ﻟﯿﭭەرﭘﻮڵ ﯾەﻛێﻜە ﮕﻠﺘەرا و ﻟــەوەرزی ﻟەﺳەرەﺗﺎی وەرزەوە ﺷﻜﺮدوە و ﺑﺮدﻧەوە ﻣﺘامﻧەﯾەﻛﯽ زۆری ﯾە داوە ﻛەرﻛﺎﺑەری ن ﺋەﻣە ﺟﮕە ﻟەوەی رێﻜﯽ ﺳەرﺳﻮڕﻫێﻨەر وﯾﺸە ﻛەﺗﻮاﻧﯿﻮﯾەﺗﯽ ێﻜﺒﺨﺎﺗەوە ﺳەرەرای ﺑﺎﺷﱰﯾﻦ ﻫێﺮﺷﺒەری ﻟﻮﯾﺲ ﺳﻮارێﺰ و ەﯾەﻛﯽ ﻣەﺗﺮﺳﯿﺪارن، ﺳەرﺳﺎﻣﯽ ﻟﯿﭭەرﭘﻮڵ ﭭﻦ ﺟﯿﺮاردی ﻛﺎﭘﺘﻨﯽ ەرەرای ﺳەرﻛەوﺗﻨﯽ ز ﭘێﺸﻜەش دەﻛﺎت
و ﺳەرﻛﺮدەﯾەﻛﯽ ﻣەزﻧﯿﺸﺪا ﻟەﻧێﻮ ﯾﺎرﯾﮕﺎ و دەرەوەی ﯾﺎرﯾﮕﺎدا. *ﺳــەرەﺗــﺎ ﺗﯚ وەك ﯾﺎرﯾﺰاﻧﯽ ﻧﺎوەراﺳﺘﯽ ﺑەرﮔﺮی دەرﻛەوﺗﯿﺖ ﺑەاڵم ﻟەوەرزی ﺋەﻣﺴﺎڵ ﺑەﭘێﭽەواﻧەوە ﺑﻮﯾﺘە ﻧﺎوەراﺳﺘﯽ ﻫێﺮﺷﺒەر ﺋەم ﻛﺎرە ﭼﯚن روﯾﺪا؟ ﯾﺎﯾﺎ ﺗــﯚرێ :ﻣﻦ ﻟەﺳەرەﺗﺎی ﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧﻢ ﻟەواڵﺗﯽ ﺑەﻟﺠﯿﻜﺎ ﺑەم ﺷێﻮازە ﯾﺎرﯾﻤﻜﺮد و ﻛﺎﺗێﻜﯿﺶ ﻟەﮔەڵ ﺋەرﺳﻨﺎڵﺪا ﻟەﮔەڵ ﺋەرﺳﯿﻦ ﭬﯿﻨﮕەر ﭼەﻧﺪ راﻫێﻨﺎﻧێﻜﻢ ﺋەﻧﺠﺎﻣﺪا ﻟەﻻﯾەن ﭬﯿﻨﮕەرەوە ﺋﺎﻣﯚژﮔﺎرﯾﻢ ﻛﺮاوە ﻛەوەك ﯾﺎرﯾﺰاﻧﯽ ﻧﺎوەراﺳﺘﯽ ﻫێﺮﺷﱪدن ﯾﺎرﯾﺒﻜەم و ﺋەﻣﺴﺎڵﯿﺶ دووﺑﺎرە ﮔەراﻣەوە ﺋەو ﺷێﻮازە ﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧە و ﺗﻮاﻧﯿﻮﺷﻤە ﺋﺎﺳﺘێﻜﯽ ﺑــەرز ﭘێﺸﻜەش ﺑﻜەم ﻛەﺋەﻣەش ﻣﺎﯾەی ﺧﯚﺷﺤﺎڵﯿﻤە. *ﭘێﺘﻮاﯾە ﺗﯚ ﻟەﭘﺎﺗﺮﯾﻚ ﭬێﺮای ﻓەرەﻧﺴﯽ ﺑﺎﺷﱰﯾﺖ؟ ﯾﺎﯾﺎ ﺗــﯚرێ :ﺑەﭘێﻜەﻧﯿەوە )ﭘﺎﺗﺮﯾﻚ ﭬێﺮا( ﯾەﻛێﻜە ﻟەﺑﺎﺷﱰﯾﻦ ﯾﺎرﯾﺰاﻧەﻛﺎﻧﯽ ﻫێڵﯽ ﻧﺎوەﻧﺪ ﻟەﻣێﮋوودا و ﻧەﺧێﺮ ﻫەرﮔﯿﺰ ﭘێﻤﻮاﻧﯿﯿە ﻫێﻨﺪەی ﭬێﺮاش ﺗﻮاﻧﯿﺒێﺘﻢ ﻟەﯾﺎرﯾﮕﺎدا ﺋﺎﺳﺘﯽ ﺑەرز ﭘێﺸﻜەش ﺑﻜەم. *ﺑﺎﺑﮕەڕێﯿﻨەوە ﺳەرەﺗﺎی ﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧﺖ و ﻫﺎﺗﻦ ﺑﯚ ﺋەوروﭘﺎ ﺋﺎﯾﺎ راﺳﺘە ﻛﺎﺗێﻚ ﻫﺎﺗﯿﺘە ﺑەﻟﺠﯿﻜﺎ ﭘێاڵوی ﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧﯽ ﺗﺎﯾﺒەﺗﺖ ﻧەﺑﻮو؟ ﯾﺎﯾﺎ ﺗـــﯚرێ :ﺑەڵێ راﺳــﺘــە ﭼﻮﻧﻜە ﺋێﻤە ﻛﺎﺗێﻚ ﻟەﻛﯚﺗﺪﯾﭭﻮار ﯾﺎرﯾامن دەﻛﺮد ﭘێاڵوێﻜﯽ ﺋﺎﺳﺎﯾﯿامن ﻟەﭘێﺪاﺑﻮو ﭘێﭽەواﻧەوەی ﺑەﻟﺠﯿﻜﺎ ﺑــەاڵم ﺗﻮاﻧﯿﻢ زوو ﺧﯚم ﻟەﮔەڵ ﯾﺎرﯾﻜﺮدن ﺑەو ﺷێﻮازە ﭘێاڵواﻧەوە ﺑﮕﻮﻧﺠێﻢ و ﺋﺎﺳﺘێﻜﯽ ﺑەرزﯾﺸﻢ ﭘێﻮەی ﭘێﺸﻜەﺷﻜﺮد ﻟەﮔەڵ ﻛەﻣێﻚ ﻟەﺳەرم ﮔﺮاﻧﺒﻮو. *دواﺗﺮ ﻟەﺧﻮﻟﯽ ﺋﯚﻛﺮاﻧﯽ و ﯾﯚﻧﺎﻧﯽ ﯾﺎرﯾﺘﻜﺮد ﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧﺖ ﻟەو دوو ﺧﻮﻟەدا ﭼﯚن ﺑﻮو؟ ﯾﺎﯾﺎ ﺗﯚرێ :ﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧﻢ ﻟەﺋﯚﻛﺮاﻧﯿﺎ ﺋەزﻣﻮﻧێﻜﯽ ﺗﺎﯾﺒەﺗﯽ ﻓێﺮﻛﺮدم ﻟەﺳەر ﺷێﻮازی ﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧﻢ و دواﺗﺮﯾﺶ ﻛﺎﺗێﻚ
ﺑﯚ ﺳﺎڵێﻚ ﻟەﯾﯚﻧﺎن ﯾﺎرﯾﻤﻜﺮد ﻟەﯾﺎﻧەی ﺋﯚڵﯚﻣﭙﯿﺎﻛﯚﺳﺪا ﻛەﺋەو ﻛــﺎت ﺷﺎﻧﺒەﺷﺎﻧﯽ رﯾﭭﺎڵﺪۆی ﺋەﻓﺴﺎﻧەی ﺑەرازﯾﻠﯽ ﯾﺎرﯾﻤﻜﺮد ﻛەﻫﺎﺗﻨە دی ﯾەﻛێﻚ ﻟەﺧەوﻧەﻛﺎﻧﻢ ﺑﻮو ﺑەﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧﻢ ﺷﺎﻧﺒەﺷﺎﻧﯽ ﺋەو ﯾﺎرﯾﺰاﻧە ﺗﻮاﻧﯿامن ﻟەو ﺳﺎڵەدا دوو ﻧﺎزﻧﺎو ﺑەرﯾﻨەوە و ﺑەﻣﺸێﻮەﯾەش ﻓێﺮی ﺑﺮدﻧەوەی ﻧﺎزﻧﺎوەﻛﺎن ﺑﻮو ﻟەﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧﺪا. *دوای ﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧﺖ ﻟەﯾﯚﻧﺎن ﭼﻮﯾﺘە ﻓەرەﻧﺴﺎ و دواﺗﺮﯾﺶ دەرﻓەﺗﯽ ﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧﺖ ﻟەﯾﺎﻧەی ﺑەرﺷەﻟﯚﻧەدا ﺑﯚ ﻫەڵﻜەوت؟ ﯾﺎﯾﺎ ﺗــﯚرێ :ﺑەڵێ ﻟەﻣﯚﻧﺎﻛﯚ ﺑەﺷێﻮەﯾەﻛﯽ ﺑﺎش دەرﻛــەوﺗــﻢ و ﺋەﻣەش ﯾﺎرﻣەﺗﯿﺪام ﻛەﮔﺮێﺒەﺳﺖ ﻟەﮔەڵ ﯾﺎﻧەﯾەﻛﯽ ﮔەورەی وەك ﺑەرﺷەﻟﯚﻧەدا ﺑﻜەم ﻛەﺑەﺑڕوای ﻣﻦ ﮔﺮﻧﮕﱰﯾﻦ دەﺳﺘﻜەوﺗﯽ ژﯾﺎمنﺒﻮو ﺑەﻫﯚی ﺋەوەی ﻟــەدووەم ﺳﺎڵﯽ ﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧﻢ ﺑﯚ ﺋەو ﯾﺎﻧەﯾە ﺗﻮاﻧﯿﻢ ﻧــﺎزﻧــﺎوی ﺷەﺷﯽ ﺑــەرﻣــەوە ﻛەﺋەو ﺳﺎڵەش ﺳﺎڵێﻜﯽ منﻮﻧەﯾﯽ ﺑﻮو ﺑﯚ ﻣﻦ و ﻫﺎوڕێﻜﺎﻧﻢ ﻟەﺑەرﺷەﻟﯚﻧەدا. *ﻫەرﭼەﻧﺪە ﺑڕﯾﺎر واﺑﻮو ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﺑﯚﻧﺪەﻛەی ﺗﯚ ﻧﻮێﺒﻜﺎﺗەوە ﺑەاڵم دواﺗﺮ ﺑەﺷێﻮەﯾەﻛﯽ ﭼﺎوەڕواﻧەﻛﺮاو ﺑڕﯾﺎری ﻓﺮۆﺷﺘﻨﺖ درا ﺋەﻣە ﭼﯚن ﺑﻮو؟ ﯾﺎﯾﺎ ﺗﯚرێ :ﺑەڵﯽ ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە دەﯾﻮﯾﺴﺖ ﮔﺮێﺒەﺳﺘەﻛەم ﻧﻮێﺒﻜﺎﺗەوە و ﺗەﻧﺎﻧەت ﮔﻔﺘﻮﮔﯚ ﺳەرەﺗﺎﯾﯿەﻛﺎﻧﯿﺶ دەﺳﺘﯿﭙێﻜﺮد ﺑــەاڵم دواﺗــﺮ ﮔﻮاردﯾﯚﻻ ﭘێڕاﮔەﯾﺎﻧﺪم ﻛەﻟەﺑەرﺷەﻟﯚﻧەدا ﭘێﻮﯾﺴﺘﻢ ﺑەﺗﯚ ﻧﯿﯿە و دەرﮔﺎ ﺑەروﺗﺪا ﻛﺮاوەﯾە ﺑﯚﯾە ﻣﻨﯿﺶ راﺳﺘەوﺧﯚ ﺑڕﯾﺎری ﺟێﻬێﺸﺘﻨﯽ ﺑەرﺷەﻟﯚﻧەﻣﺪا و ﭘەﯾﻮەﻧﺪﯾﻜﺮدﻧﯿﺸﻢ ﺑەﻣﺎﻧﭽﺴﺘەر ﺳﯿﺘﯿەوە ﻫەڵﺒﮋارد ﺑەﻫﯚی ﺋەوەی ﺋەو ﯾﺎﻧەﯾە ﺋﺎﻣﺎﻧﺠﯽ ﺑﺮدﻧەوەی ﻧﺎزﻧﺎوەﻛﺎن ﺑﻮو، دەﺷﺘﻮاﻧﻢ ﺑڵێﻢ ﺧﻮێﻨﺪﻧەوەی ﮔﻮاردﯾﯚﻻ ﺑﯚ ﺗﻮاﻧﺎﻛﺎﻧﯽ ﻣﻦ ﺋەزﻣﻮﻧێﻜﯽ ﮔەورەﺑﻮو ﻟەژﯾﺎﻧﯽ ﯾﺎرﯾﻜﺮمنﺪا ﺑەﻫﯚی ﺋەوەی واﯾﻠێﻜﺮدم ﻛەﺗﻮاﻧﺎﯾەﻛﯽ زﯾﺎﺗﺮ ﺑەﻛﺎرﺑێﻨﻢ و
ﺑەﺷێﻮەﯾەﻛﯽ ﻧﺎوازە ﺗﻮاﻧﺎﻛﺎﻧﯽ ﺧﯚم ﻟەﯾﺎرﯾﯽ ﺗﯚﭘﯽ ﭘێﺪا ﭘێﺸﻜەش ﺑﻜەم. *ﻟەوەرزی ﺋەﻣﺴﺎڵ ﺑەراﻣﺒەر ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﻟەﭼﺎﻣﭙﯿﯚﻧﺲ ﻟﯿﮓ ﻣﺎڵﺌﺎواﯾﺘﺎن ﻛﺮد ﺳــەرەرای ﺋــەوەی ﺧﺎوەﻧﯽ ﭘێﻜﻬﺎﺗەﯾەﻛﯽ ﺑەﻫێﺰﯾﺸﺒﻮون؟ ﯾﺎﯾﺎ ﺗــﯚرێ :ﻟەراﺳﺘﯿﺪا دەرﻛــﺮدﻧــﯽ ﺋێﻤە ﻟەﻻﯾەن ﺑەرﺷەﻟﯚﻧەوە ﺑەﻫﯚی ﻫەڵەی ﺧﯚﻣﺎﻧەوە ﺑﻮو ﭼﻮﻧﻜە ﺋێﻤە ﻟەﯾﺎری ﯾەﻛەﻣﺪا رێﺰێﻜﯽ زۆرﻣﺎن ﻟەو ﯾﺎﻧەﯾە ﮔﺮت و ﺑەرﮔﺮﯾامن ﻛﺮد ﭘێﭽەواﻧەی ﯾﺎرﯾﯽ ﮔەراﻧەوە ﻛەﻟەﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﺑﺎﺷﱰ دەرﻛەوﺗﯿﻦ ﺑﯚﯾە ﻣﻦ ﭘێﻤﻮاﯾە ﮔەر ﯾﺎری ﯾەﻛەﻣﯿﺶ ﺑەﻫەﻣﺎن ﺷێﻮەی ﯾﺎرﯾەﻛەی ﻛﺎﻣﭗ ﻧﯚ ﯾﺎرﯾامﻧﺒﻜﺮداﯾە ﺋەوا ﺋەﻧﺠﺎﻣە ﭘێﭽەواﻧە دەﺑﻮو. *ﻟەوەرزی ﺋەﻣﺴﺎڵ 22ﮔﯚڵ ﺑﯚ ﯾﺎﻧەﻛە ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدوە ﻛەﻫەﻧﺪێﻜﯿﺎن ﻟەڕێﮕەی ﻟێﺪاﻧﯽ راﺳﺘەوﺧﯚوە ﺑﻮون ﻛەﭘێﺸﱰ ﻫﯿﭻ ﺋەم ﺷێﻮازەﻣﺎن ﻟەﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧﯽ ﺗﯚدا ﺑەدی ﻧەﻛﺮدوە؟ ﯾﺎﯾﺎ ﺗــﯚرێ :ﺑەڵێ ﻟەﯾەﻛەم ﺳﺎڵﯽ ﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧﻢ ﻟەﮔەڵ ﻣﺎﻧﺸﯿﻨﯿﺪا راﻫێﻨﺎﻧێﻜﯽ زۆرﻣﻜﺮد ﻟەﺳەر ﺟێﺒەﺟێﻜﺮدﻧﯽ ﻟێﺪاﻧە راﺳﺘەوﺧﯚﻛﺎن و ﻟێﺪاﻧە ﺳﺰاﻛﺎن ﻛەﺑەﺑڕوای ﻣﻦ ﻫێﻤﻦ ﺑﻮون و ﺧﻮێﻨﺪﻧەوە ﺑەﺳە ﺗﺎﺋەوەی ﺳەرﻛەوﺗﻮو ﺑﯿﺖ ﻟەﺟێﺒەﺟێﻜﺮدﻧﯽ ﻟێﺪاﻧﯽ راﺳﺘەوﺧﯚ و ﻟێﺪاﻧﯽ ﺳﺰادا. *ﭼﯽ واﯾﻠێﻜﺮدی ﻛەﺑﯿﺮ ﻟەﺟێﺒەﺟێﻜﺮدﻧﯽ ﻟێﺪاﻧﯽ راﺳﺘەوﺧﯚ ﺑﻜەﯾﻨەوە؟ ﯾﺎﯾﺎ ﺗﯚرێ :ﻣﺎرﯾﯚ ﺑﺎﻟﯚﺗێﻠﯽ ﻫﯚﻛﺎری ﺳەرەﻛﯽ ﺋەم ﺑﯿﺮۆﻛەﯾە ﺑﻮو ﻛەدەﻣﻤﺒﯿﻨﯽ ﻟەراﻫێﻨﺎﻧەﻛﺎﻧﺪا ﺑەم ﺷێﻮە ﺟﻮاﻧە ﻟێﺪاﻧەﻛﺎن ﺟێﺒەﺟێﺪەﻛﺎت دواﺗﺮ ﺑەﯾەﻛەوە راﻫێﻨﺎمنﺎن دەﻛﺮد و ﺗﻮاﻧﯿﺸﻢ ﺳەرﻛەوﺗﻮوﺑﻢ ﺗێﯿﺪا.
دﯾﺪﯾە درۆﮔﺒﺎی ﻛﯚﺗﺪﯾﭭﻮاری ﻫێﺮﺷﺒەری ﯾﺎﻧەی ﮔەﻟەﺗەﺳەرای ﺗﻮرﻛﯽ ﻟەﭘەﯾﻮەﻧﺪﯾﻜﺮدن ﺑەﯾﺎﻧەی ﯾﻮﭬﻨﺘﯚﺳﯽ ﺋﯿﺘﺎڵﯿەوە ﺗەواو ﻧﺰﯾﻜﺒﯚﺗەوە. ﺳﭙﯚرت ﻣﯿﺪﯾﺎ ﺳێﺘﯽ ﺋﯿﺘﺎڵﯽ ﺋﺎﺷﻜﺮاﯾﻜﺮد ﻛەﺋێﻮارەی دوێﻨێ ﺑﺮﯾﻜﺎری ﻛﺎرەﻛﺎﻧﯽ درۆﮔﺒﺎ ﻟەﺷﺎری ﺗﯚرﯾﻨﯚی ﺋﯿﺘﺎڵﯿﺎ ﺑﻮە ﻟەﮔەڵ ﭘﯿﭙﯽ ﻣﺎرۆﺗﺎی ﺑەرێﻮەﺑەری وەرزﺷﯽ ﯾﻮﭬﺎﻧﺘﯚس ﻛﯚﺑﯚﺗەوە و ﻟەﺑﺎرەی ﭘەﯾﻮەﻧﺪﯾﻜﺮدﻧﯽ ﺋەو ﯾﺎرﯾﺰاﻧەوە ﺑﯚ ﯾﺎﻧەی ﺑﯿﺎﻧﻜﯚﻧێﺮی ﮔﻔﺘﻮﮔﯚﯾﺎن ﻛﺮدوە. ﺑەوﺗەی ﻛەﻧﺎڵە ﺋﯿﺘﺎڵﯿەﻛە درۆﮔﺒﺎی ﻫێﺮﺷﺒەری ﭘێﺸﻮی ﯾﺎﻧەﻛﺎﻧﯽ ﭼێڵﺴﯽ و ﻣﺎرﺳﯿﻠﯿﺎ ﺑەﺗەواوی ﻟەﭘﯚﺷﯿﻨﯽ درێﺴﯽ ﯾﻮﭬﯽ ﻧﺰﯾﻜﺒﯚﺗەوە و ﻟەﻫﺎوﯾﻨﯽ داﻫﺎﺗﻮو ﭘﺎش ﻛﯚﺗﺎﯾﻬﺎﺗﻨﯽ ﮔﺮێﺒەﺳﺘەﻛەی ﻟەﮔەڵ ﮔەﻟەﺗەﺳەرای ﻟەﺳەر داواﻛﺎری ﺋەﻧﺘﯚﻧﯿﯚ ﻛﯚﻧﺘﯽ راﻫێﻨەری ﯾﻮﭬﯽ ﭘەﯾﻮەﻧﺪی ﺑەﺧﺎمنە ﭘﯿﺮەﻛەوە دەﻛﺎت ﺑەﮔﺮێﺒەﺳﺘێﻜﯽ ﺳﺎاڵﻧەی ﭼﻮار ﻣﻠﯿﯚن ﯾﯚرۆ ﺑﯚ ﻣﺎوەرزێﻚ ﺑەﺟﯚرێﻚ ﻛەﻟەﺗﻮاﻧﺎﯾﺎﻧﺪا ﺑێﺖ ﺑﯚ وەرزێﯿﻜﯿﱰﯾﺶ ﮔﺮێﺒەﺳﺘەﻛە ﻧﻮێﺒﻜﺮێﺘەوە.
4
راﭘﯚرت رﯾﻜﺎردۆ ﻛﺎﻛﺎی ﺑەرازﯾﻠﯽ و ﺋەﺳﺘێﺮەی ﯾﺎﻧەی ﻣﯿﻼن ﻟەداﻫﺎﺗﻮوی دڵﻨﯿﺎ ﻧﯿﯿە ﺑەﻣﺎﻧەوەی ﻟەﯾﺎﻧەی ﻣﯿﻼن. ﻛﺎﻛﺎ ﻣﺎﻧەوەی ﻟەرﯾﺰەﻛﺎﻧﯽ ﻣﯿﻼن ﭘەﯾﻮەﺳﺘﻜﺮدوە ﺑە ﮔەﯾﺸﺘﻨﯽ ﻣﯿﻼن ﺑەﺧﻮﻟﯽ ﺋەوروﭘﯽ وەرزی داﻫﺎﺗﻮو ﻟەﻛﺎﺗێﻜﺪا ﻛﺎرﮔێﺮی ﻣﯿﻼن دەﯾەوێﺖ ﻟەﺣﺎڵﯽ ﺳەرﻧەﻛەوﺗﻨﯽ ﻣﯿﻼﻧﯿﺶ ﺑﯚ ﺋەو ﭘﺎڵەواﻧەﺗﯿە ﺑﯚ وەرزێﻜﯿﱰ ﻛﺎﻛﺎ ﻟەرﯾﺰەﻛﺎﻧﯿﺎن ﺑﻬێڵﻨەوە و دواﺗﺮ ﺋەو ﯾﺎرﯾﺰاﻧە ﭘەﯾﻮەﻧﺪی ﺑەﺧﻮﻟﯽ ﺋەﻣﺮﯾﻜﯿەوە ﺑﻜﺎت.
yarinews@yahoo.com
ژﻣﺎره ٨٤٧ :ﭘێﻨﺠﺸەﻣﻤە ٢٠١٤/٤/١٣
yarI Sport
رۆژﻧﺎﻣەی دەﯾﻠﯽ ﺳﺘﺎری ﺑەرﯾﺘﺎﻧﯽ ﺑاڵوﯾﻜﺮدەوە ﻛەﺋەم وەرزە ﺑﯚ واﯾﻦ رۆﻧﯽ ﻛﯚﺗﺎﯾﻬﺎﺗﻮە و ﺋەو ﯾﺎرﯾﺰاﻧە ﺗەﻧﻬﺎ ﺑﯚ ﻣﯚﻧﺪﯾﺎل ﺋﺎﻣﺎدە دەﺑێﺖ. رۆﻧﯽ ﺗﻮﺷﯽ ﭘێﻜﺎﻧێﻚ ﻫﺎﺗﻮە ﺋەژﻧﯚﯾﺪا و ﺑەوﻫﯚﯾەﺷەوە ﭘێﻮﯾﺴﺘە ﺑﯚ ﻣﺎوەی 40رۆژ ﭘﺸﻮو وەرﺑﮕﺮێﺖ ﻛەﺑەﻣﺸێﻮەﯾەش رۆﻧﯽ ﻧﺎﺗﻮاﻧێﺖ ﺑەﺷﺪاری ﻫﯿﭻ ﯾﺎرﯾﯿەﻛﯽ ﯾﺎﻧەﻛەی ﻟەوەرزی ﺋەﻣﺴﺎڵ ﺑﻜﺎت و ﺗەﻧﻬﺎ ﺑەر ﻟەﭼەﻧﺪ ﻫەﻓﺘەﯾەك ﻟەدەﺳﺘﭙێﻜﺮدﻧﯽ ﯾﺎرﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻣﯚﻧﺪﯾﺎل رۆﻧﯽ دەﮔەڕێﺘەوە ﺑﯚ راﻫێﻨﺎﻧەﻛﺎﻧﯽ و ﺑەﺷﺪاری ﯾﺎرﯾەﻛﺎﻧﯽ ﻣﯚﻧﺪﯾﺎﻟﯽ ﺑەرازﯾﻞ دەﻛﺎت.
ﻣﯿﺸێﻞ ﭘﻼﺗﯿﻨﯽ ﺋەﻓﺴﺎﻧەی ﺗﯚﭘﯽ ﭘێﯽ ﻓەرەﻧﺴﯽ و ﺳەرۆﻛﯽ ﺋێﺸﺘﺎی ﯾەﻛێﺘﯽ ﺗﯚﭘﯽ ﭘێﯽ ﺋەوروﭘﯽ ﯾﻮﻓﺎ داوا ﻟەزەﯾﻨەدﯾﻦ زﯾﺪاﻧﯽ ﺋەﻓﺴﺎﻧەی واڵﺗەﻛەی دەﻛــﺎت ﭘﯚﺳﺘﯽ ﯾــﺎرﯾــﺪەدەری راﻫێﻨەری رﯾﺎڵ ﻣەدرﯾﺪ ﺑەﺟێﺒﻬێڵێﺖ و ﺑﺒێﺘە راﻫێﻨەری ﯾﺎﻧەی ﻣﯚﻧﺎﻛﯚی ﻓەرەﻧﺴﯽ ﻟەﻫﺎوﯾﻨﯽ داﻫﺎﺗﻮودا. راﭘﯚرﺗە رۆژﻧﺎﻣەواﻧﯿﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻓەرەﻧﺴﺎ ﺋﺎﺷﻜﺮاﯾﺎﻧﻜﺮد ﻛﺎرﮔێڕی ﯾﺎﻧەی ﻣﯚﻧﺎﻛﯚ ﻣﺘامﻧەﯾﺎن ﺑەﺗﻮاﻧﺎﻛﺎﻧﯽ ﻛﻼودﯾﯚ راﻧێﺮی ﺋﯿﺘﺎڵﯽ راﻫێﻨەری ﯾﺎﻧەﻛەﯾﺎن ﻧﯿﯿە و ﻟەﻛﯚﺗﺎی وەرزی ﺋەﻣﺴﺎڵ ﺋەو راﻫێﻨەرە ﻟەﭘﯚﺳﺘەﻛەی دووردەﺧـــەﻧـــەوە و زەﯾﻨەدﯾﻦ
زﯾﺪاﻧﯽ ﻓەرەﻧﺴﯿﺸﯿﺎن دەﺳﺘﯿﻨﯿﺸﺎﻧﻜﺮدوە ﺗﺎﺋەوەی ﻟــەوەرزی داﻫﺎﺗﻮو ﭘﯚﺳﺘﯽ راﻫێﻨﺎﻧﯽ ﯾﺎﻧەﻛەﯾﺎن وەرﺑﮕﺮێﺖ ﻛەزﯾﺪان ﻟەﺋێﺴﺘﺎدا ﺧﺎوەﻧﯽ ﺑڕواﻧﺎﻛەی ﻛﺎری راﻫێﻨﺎﻧە و وەك ﯾﺎرﯾﺪەدەری ﯾەﻛەﻣﯽ ﻛﺎرﻟﯚ ﺋەﻧﭽﯿﻠﯚﺗﯽ ﻟەﯾﺎﻧەی رﯾﺎڵ ﻣەدرﯾﺪ ﻛﺎردەﻛﺎت و ﺳﻮدێﻜﯽ زۆرﯾﺸﯽ ﻟەﺋەزﻣﻮﻧﯽ ﺋەو راﻫێﻨەرە وەرﮔﺮﺗﻮە. ﻟەﻣﯿﺎﻧەی ﻟێﺪواﻧێﻜﯿﺸﯿﺪا ﭘﻼﺗﯿﻨﯽ داوای ﻟەزﯾﺪاﻧﯽ ﻫﺎوﻧﯿﺸﺘﯿامﻧﯽ ﻛــﺮد ﻛەراﺳﺘەوﺧﯚ ﻟــەوەرزی داﻫﺎﺗﻮو ﯾەﻛەم ﺋەرﻛﯽ راﻫێﻨﺎﻧﯽ ﻟەﮔەڵ ﯾﺎﻧەی ﻣﯚﻧﺎﻛﯚ دەﺳﺘﭙێﺒﻜﺎت و ﺑەﺑڕوای ﭘﻼﺗﯿﻨﯿﺶ زﯾﺪان
ﻟەﺗﻮاﻧﺎﯾﺪاﯾە ﺳەرﻛەوﺗﻨﯽ ﺑەرﭼﺎو ﯾﺎﻧەﯾەدا ﺑەدەﺳﺘﺒﻬێﻨێﺖ. ﻟەﻣﺎوەی راﺑﺮدووش زﯾﺪان ﺟێﻬێﺸﺘﻨﯽ ﻣەدرﯾﺪی رەﺗﻜﺮدۆﺗەوە ﺗﺎﺋەوەی ﻟەﻫ ﭘﺎش ﻛﯚﺗﺎﯾﻬﺎﺗﻨﯽ ﮔﺮێﺒەﺳﺘەﻛەی ﺋەﻧﭽ راﻫێﻨەری رﯾﺎڵ ﻣەدرﯾﺪ و ﺋﯿﻤﻠﯿﺎﻧﯚ ﺑەڕێﻮەﺑەری ﺟێﺒەﺟێﻜﺎری ﯾﺎﻧەی ﺋﺎﺷﻜﺮاﯾﻜﺮد ﻛەﻣەﺑەﺳﺘﯽ ﺋەوان ﻟەد ﺑﯚ ﯾﺎرﯾﺪەدەری ﺋەﻧﭽﯿﻠﯚﺗﯽ ﺑەﻣەﺑەﺳ ﺋەزﻣﻮﻧە و ﺋﺎﻣﺎﻧﺠﯿﺎﻧە ﻟــەداﻫــﺎﺗــﻮ ﻓەرەﻧﺴﯽ ﺑﻜەﻧە راﻫێﻨەری ﯾەﻛەﻣﯽ
*ﯾﺎرﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﭼﺎرەﻧﻮﺳﺎز ﺋەﻣﺮۆ ﭼﺎوەڕێﺘﺎن دەﻛﺎت ﺑەراﻣﺒەر ﻟﯿﭭەرﭘﻮڵ ﭘێﺘﻮاﯾە ﺋەم ﯾﺎرﯾﯽ وەرزە؟ ﯾﺎﯾﺎ ﺗــﯚرێ :ﺑەدڵﻨﯿﺎﯾﯿەوە ﺑەڵﯽ ﺋەم ﯾــﺎری وەرزە ﺑﯚ ﻫــەردوو ﯾﺎﻧەﻛە ﺑەﺗﺎﯾﺒەت ﯾﺎﻧەی ﻣﺎﻧﭽﺴﺘەر ﺳﯿﺘﯽ ﻛەﺑەﺑﺮدﻧەوە ﻟەم ﯾــﺎرﯾــەدا و ﯾﺎرﯾﯽ دواﺧـﺮاوەﻛــﺎﻧــﯽ ﺋەوا ﭘێﺸەﻧﮕﯽ ﺧﻮﻟﯽ ﺋﯿﻨﮕﻠﺘەرا دەﮔﺮﯾﻨە دەﺳﺖ و ﺑەﺗەواوﯾﺶ ﻟەﺑەدەﺳﺘﻬێﻨﺎﻧﯽ ﻧﺎزﻧﺎوی وەرزی ﺋەﻣﺴﺎڵ ﻧﺰﯾﻜﺪەﺑﯿﻨەوە. *ﭘێﺘﻮاﯾە ﺑەﻫەﻣﺎن ﺳﯿﻨﺎرﯾﯚی وەرزی 2012 ﻧﺎزﻧﺎوەﻛە دەﺑەﻧەوە؟ ﯾﺎﯾﺎ ﺗﯚرێ :ﻫﯿﻮادارم ﻛەﺑەو ﺷێﻮەﯾە ﺑێﺖ و ﺟﺎرێﻜﯿﱰﯾﺶ ﺑﺒﯿﻨەوە ﺑەﭘﺎڵەواﻧﯽ ﺋﯿﻨﮕﻠﺘەرا. *ﺑەﭼﯽ ﻟەﻟﯿﭭەرﭘﻮڵ ﺳەرﺳﺎﻣﯽ؟ ﯾﺎﯾﺎ ﺗــﯚرێ :ﺑێﮕﻮﻣﺎن ﻟﯿﭭەرﭘﻮڵ ﯾەﻛێﻜە ﻟەﯾﺎﻧە ﮔەورەﻛﺎﻧﯽ ﺋﯿﻨﮕﻠﺘەرا و ﻟــەوەرزی ﺋەﻣﺴﺎڵﯿﺸﺪا ﺋەو ﯾﺎﻧەﯾە ﻟەﺳەرەﺗﺎی وەرزەوە ﺋﺎﺳﺘێﻜﯽ ﺑەرزی ﭘێﺸﻜەﺷﻜﺮدوە و ﺑﺮدﻧەوە ﯾەك ﻟەدواﯾەﻛەﻛﺎﻧﯿﺸﯽ ﻣﺘامﻧەﯾەﻛﯽ زۆری ﺑەﯾﺎرﯾﺰاﻧەﻛﺎﻧﯽ ﺋەو ﯾﺎﻧەﯾە داوە ﻛەرﻛﺎﺑەری ﺑﺮدﻧەوەی ﻧﺎزﻧﺎوەﻛە ﺑﻜەن ﺋەﻣە ﺟﮕە ﻟەوەی ﺋەو ﯾﺎﻧەﯾە ﺧﺎوەﻧﯽ ﻫﺎﻧﺪەرێﻜﯽ ﺳەرﺳﻮڕﻫێﻨەر و راﻫێﻨەرێﻜﯽ ﺑەﺗﻮاﻧﺎی ﻻوﯾﺸە ﻛەﺗﻮاﻧﯿﻮﯾەﺗﯽ ﺑەﺷێﻮەﯾەﻛﯽ ﺑﺎش ﺗﯿﭙەﻛە رێﻜﺒﺨﺎﺗەوە ﺳەرەرای ﺋــەوەی ﺧﺎوەﻧﯽ دوو ﺑﺎﺷﱰﯾﻦ ﻫێﺮﺷﺒەری ﺋەم وەرزەن ﻛەﺋەواﻧﯿﺶ ﻟﻮﯾﺲ ﺳﻮارێﺰ و داﻧێﻞ ﺳﺘﯚرﯾﺪﺟﻦ ﻛەدواﻧەﯾەﻛﯽ ﻣەﺗﺮﺳﯿﺪارن، ﺑەدڵﻨﯿﺎﯾﺸەوە ﻫەرﻛەس ﺳەرﺳﺎﻣﯽ ﻟﯿﭭەرﭘﻮڵ ﺑێﺖ ﺋەوا راﺳﺘەوﺧﯚ ﺑەﺳﺘﯿﭭﻦ ﺟﯿﺮاردی ﻛﺎﭘﺘﻨﯽ ﺋەو ﯾﺎﻧەﯾە ﺳەرﺳﺎﻣە ﻛەﺳەرەرای ﺳەرﻛەوﺗﻨﯽ ﺗەﻣەﻧﯽ ﺑەاڵم ﺋﺎﺳﺘێﻜﯽ ﺑەرز ﭘێﺸﻜەش دەﻛﺎت
yarI Sport
yarinews@yahoo.com
ژﻣﺎره ٨٤٧ :ﭘێﻨﺠﺸەﻣﻤە ٢٠١٤/٤/١٣
ﻧﺎوﺧﯚ
7 ﺋەﻧﺠﺎﻣﯽ ﯾﺎرﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﺋەم ﻫەﻓﺘەﯾە: ﺋﺎاڵ 0×0ﻧەورۆز ﺋﺎرارات 0×0ﺷێﺮواﻧە زێﺮەﭬﺎﻧﯽ 0×1ﻫەڵﯚ ﺳﻠێامﻧﯽ 0×1ﻫەﻧﺪرێﻦ ﺸﻤەرﮔەی ﺳﻠێامﻧﯽ 4×2ﻛەرﻛﻮك ﭘێ ﭘێﺸﻤەرﮔەی ﻫەوﻟێﺮ 0×1زاﺧﯚ دﻫﯚك 1×1ﻫەوﻟێﺮ رﯾﺰﺑەﻧﺪی ﺧﻮﻟەﻛە: -1زێﺮەﭬﺎﻧﯽ 44ﺧﺎڵ -2ﻫەوﻟێﺮ 39ﺧﺎڵ -3ﺳﻠێامﻧﯽ 40ﺧﺎڵ -4ﻫەﻧﺪرێﻦ 36ﺧﺎڵ -5زاﺧﯚ 32ﺧﺎڵ -6ﭘێﺸﻤەرﮔەی ﻫەوﻟێﺮ 33ﺧﺎڵ -7ﭘێﺸﻤەرﮔەی ﺳﻠێامﻧﯽ 29ﺧﺎڵ -8ﺋﺎرارات 29ﺧﺎڵ -9ﻧەورۆز 29ﺧﺎڵ -10ﻛەرﻛﻮك 29ﺧﺎڵ -11ﺷێﺮواﻧە 26ﺧﺎڵ -12دﻫﯚك 26ﺧﺎڵ -13ﻫەڵﯚ 20ﺧﺎڵ -14ﺋﺎاڵ 20ﺧﺎڵ
ﺗﺎﯾﺒەت ﺑەﯾﺎری: ﻟەﺧﻮﻟﯽ ﻧﺎﯾﺎﺑﯽ ﯾﺎﻧەﻛﺎﻧﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﻛێﺸەی ﻧﻮێ ﺳەرﯾﻬەڵﺪاو ﯾﺎﻧەی ﺳﻠێامﻧﯽ ﭘﻠەﯾەﻛﯽ ﺗﺮ ﺳەرﻛەوتو ﺑﻮوە رﻛﺎﺑەری زێﺮەﭬﺎﻧﯽ ﭘێﺸەﻧﮓ. ﻟەﯾﺎرﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻫەﻓﺘەی 23ی ﺧﻮﻟﯽ ﺗﯚﭘﯽ ﭘێﯽ ﻧﺎﯾﺎﺑﯽ ﯾﺎﻧەﻛﺎﻧﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ،ﻛە رۆژی
ﺗﺎﯾﺒەت ﺑەﯾﺎری: ﯾەﻛێﺘﯽ ﺑﺎﺳﻜەی ﻋێﺮاق ﺑڕﯾﺎری ﻧﻮێﯽ ﭘێﻜﻬﺎﺗەی دﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧﯽ ﻫەڵﺒﮋاردەی ﺑﺎﺳﻜەی ﻋێﺮاﻗﯽ دا ﻛە 3 ﯾﺎرﯾﺰاﻧﯽ ﺑﺎﺳﻜەی دﻫﯚﻛﯽ ﻟەﺧﯚ ﮔﺮﺗﻮوە. ﭘﺎش ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ﻫﺎﺗﻨﯽ ﺧﻮﻟﯽ ﺑﺎﺳﻜەی ﻋێﺮاق ،ﯾەﻛێﺘﯽ ﺑﺎﺳﻜە ﭘێﻜﻬﺎﺗەی ﻧﻮێﯽ ﻫەڵﺒﮋاردەی ﻧﯿﺸﺘامﻧﯽ راﮔەﯾﺎﻧﺪ ﻛە ﺑڕﯾﺎرە ﻟە رۆژی 23ی ﻣﺎﻧﮕﯽ داﻫﺎﺗﻮو ﺑەﺷﺪاری ﭘﺎڵەواﻧێﺘﯽ ﺧﯚرﺋﺎوای ﺋﺎﺳﯿﺎی ﭘێﺒﻜﺎت. ﺑەﭘێﯽ ﺑڕﯾﺎری ﯾەﻛێﺘﯿﯿەﻛە 3ﯾﺎرﯾﺰاﻧﯽ ﺗﯿﭙﯽ ﺑﺎﺳﻜەی دﻫﯚك ﻛە ﭘێﻜﻬﺎﺗﻮون ﻟە )ﻗﺘﯿﺒە ﻋەﺑﺪوڵاڵ ،ﺟﯚﻧﯿﺮۆ رەﻋﺪو ﻣﺎﯾﻜڵ ﺷەﻣﻌﻮن( ﻟەﻧﺎو ﭘێﻜﻬﺎﺗەی ﻫەڵﺒﮋاردەﻛەدان. ﻫەڵﺒﮋاردەﻛە ﻟە 22ﯾﺎرﯾﺰان ﭘێﻜﻬﺎﺗﻮوەو ﻟەﻻﯾەن ﻣﺎﻧﻮێﻞ ﺑﯚﻓﯿﺎی ﺋﯿﺴﭙﺎﻧﯿﯿەوە راﻫێﻨەراﯾەﺗﯽ دەﻛﺮێﺖ ،ﻛە ﻟەﻻﯾەن ﯾەﻛێﺘﯿﯿەﻛەوە ﺋەرﻛﯽ راﻫێﻨەراﯾەﺗﯽ ﭘێ ﺳﭙێﺮدرا ﺑەﺑﯚﻧﺪێﻚ ﻛە ﻣﺎوەﻛەی ﺗەﻧﻬﺎ
ﭘێﻨﺞ ﺷەﻣﻤەی راﺑﺮدوو ﺑەڕێﻮەﭼﻮو ،ﭼەﻧﺪ ﺋەﻧﺠﺎﻣێﻜﯽ ﭼﺎوەڕواﻧﻨەﻛﺮاو رووﯾﺎﻧﺪا ،ﻟەواﻧە ﺷﻜﺴﺘﯽ ﯾﺎﻧەی ﭘێﺸﻤەرﮔەی ﺳﻠێامﻧﯽو ﯾەﻛﺴﺎﻧﺒﻮﻧﯽ ﯾﺎﻧەی ﻫەوﻟێﺮ ﻟەﮔەڵ دﻫﯚك. ﻫەروەﻫﺎ ﻟەﯾﺎرﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﺋەو ﺧﻮﻟەدا ،ﺳﻠێامﻧﯽ ﭘێﻨﺠەﻣﯿﻦ ﺳەرﻛەوﺗﻨﯽ ﻟەﺳەرﯾەﻛﯽ ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدو
ﯾەك ﺳﺎڵە. ﺋەو دﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧﯽ ﻟەﺑﺎرەی راﻫێﻨەرەوە ،ﯾەﻛێﺘﯽ ﺑﺎﺳﻜەی ﻋێﺮاﻗﯽ ﻟەﺑەﯾﺎﻧﻨﺎﻣەﯾەﻛﺪا ﺋﺎﺷﻜﺮاﯾﻜﺮد ﭼەﻧﺪ
ﺗﺎﯾﺒﻪت ﺑﻪﯾﺎری: ﺋﯿﺪارەی ﯾﺎﻧەی ﺳﻠێامﻧﯽ ﺑڕﯾﺎرﯾﺪا ﺗﺎﻛﻮ ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ﻫﺎﺗﻨﯽ ﯾﺎرﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﺧﻮﻟەﻛﺎﻧﯽ ﺗﺮ، ﺧەاڵﺗﻜﺮدﻧﯽ ﺗﯿﭙﯽ ﺗﺎزەﭘێﮕەﺷﺘﻮواﻧﯽ ﯾﺎﻧەﻛە راﺑﮕﺮێﺖ. ﻟە ﻟێﺪواﻧێﻜﯿﺪا ﺑﯚ رۆژﻧﺎﻣەی "ﯾﺎری" ﻫەردە رەﺋﻮف ﺟێﮕﺮی ﺳەرۆﻛﯽ ﯾﺎﻧەی ﺳﻠێامﻧﯽ راﯾﮕەﯾﺎﻧﺪ ﻣەراﺳﯿﻤﯽ داﺑەﺷﻜﺮدﻧﯽ ﺧەاڵﺗﯽ ﺗﯿﭙﯽ ﺗﯚﭘﯽ ﭘێﯽ ﺗﺎزەﭘێﮕەﯾﺸﺘﻮواﻧﯽ ﯾﺎﻧەﻛەﯾﺎن دواﺧﺴﺘﻮوە ﺑﯚ ﻛﺎﺗێﻜﯽ ﺗﺮ.
ﺑەﺳﻮود وەرﮔﺮﺗﻦ ﻟە ﺋەﻧﺠﺎﻣەﻛەی ﻫەوﻟێﺮ، ﺗﻮاﻧﯽ ﺧﯚی ﺑﮕەﯾەﻧێﺘە ﭘﻠەی دووەﻣﯽو ﺑﻮوە رﻛﺎﺑەری ﯾﺎﻧەی زێﺮەﭬﺎﻧﯽ ﭘێﺸەﻧﮓ ،ﻛە ﺋەوﯾﺶ ﻟەﯾﺎرﯾﯿەﻛﯽ ﺗەواوﻧەﻛﺮاودا ﻟەﻫەڵﯚی ﺑﺮدەوە. ﺋەوەی ﺑﻮوە ﻣﺎﯾەی ﺳەرﺳﺎﻣﯽ ﻟەﻛێﺒڕﻛێﻜﺎﻧﯽ ﺋەم ﻫەﻓﺘەﯾەدا ،ﺳەرﻫەڵﺪاﻧﯽ ﻛێﺸەی ﻧﻮێ ﺑﻮو
راﻫێﻨەرێﻚ دﯾﺎرﯾﻜﺮان ﺑﯚ ﺋەوەی ﺋەرﻛﯽ راﻫێﻨەراﯾەﺗﯿﻜﺮدﻧﯽ ﻫەڵﺒﮋاردەی ﻧﯿﺸﺘامﻧﯿﺎن ﭘێﺒﺴﭙێﺮدرێﺖ ،ﺑەاڵم دواﺟﺎر ﺑڕﯾﺎر ﻟەﺳەر ﺑﯚﻓﯿﺎ درا ﻛە ﯾەﻛێﻜە
ﻧﺎوﺑﺮاو راﺷﯿﮕەﯾﺎﻧﺪ ﺗﺎﻛﻮ ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ﻫﺎﺗﻨﯽ ﻛێﺒڕﻛێﻜﺎﻧﯽ ﺧﻮﻟەﻛﺎﻧﯽ ﻧﺎﯾﺎﺑﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎنو ﭼەﻧﺪ ﺗﯿﭙێﻜﯽ ﺗﺮﯾﺎن ﻛە ﺋەﮔەر ﻫەﯾە ﯾەﻛەم ﺑﻦ ،ﺧەاڵت ﺑەﺳەر ﯾﺎرﯾﺰاﻧﺎﻧﯽ ﺗﯿﭙﯽ ﺗﺎزەﭘێﮕەﯾﺸﺘﻮواﻧﺪا داﺑەﺷﻨﺎﻛەن. ﻟەﺑﺎرەی ﭼﯚﻧێﺘﯽ داﺑەﺷﻜﺮدﻧﯽ ﺋەو ﺧەاڵﺗەی ﻛە ﻟەﻻﯾەن ﯾەﻛێﺘﯽ ﺗﯚﭘﯽ ﭘێﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎﻧەوە ﭘێﺸﻜەﺷﯽ ﺗﯿﭙە ﺳەرﻛەوﺗﻮوەﻛﺎن دەﻛﺮێﺖ ،ﻫەردە رەﺋﻮف وﺗﯽ "ﺑەﭘێﯽ رێﻨامﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﯾەﻛێﺘﯽ ﺗﯚﭘﯽ ﭘێﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن داﺑەﺷﯽ دەﻛەﯾﻦ ،ﺑەاڵم
ﻟەﺧﻮﻟەﻛەدا ،ﺋەوﯾﺶ ﻛﺸﺎﻧەوەی ﯾﺎﻧەی ﻫەڵﯚ ﻟەو ﯾﺎرﯾﯿەی ﺑەراﻣﺒەر زێﺮەﭬﺎﻧﯽ ﺋەﻧﺠﺎﻣﯿﺎﻧﺪا. ﻟەو ﯾﺎرﯾﯿەدا ﯾﺎﻧەی ﻫەڵﯚ ﻟەﺧﻮﻟەﻛﯽ 83داو ﺑەﭘﺎﺳﺎوی ﻫەڵەی داوەری ﯾﺎرﯾﯿەﻛە ﯾﺎرﯾﮕﺎﯾﺎن ﺟێﻬێﺸﺖو ﻛﺸﺎﻧەوە ،ﺋەﻣەش واﯾﻜﺮد ﯾەﻛێﺘﯽ ﺗﯚﭘﯽ ﭘێﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﺑڕﯾﺎر دژی ﺋەو ﯾﺎﻧەﯾە
ﻟەراﻫێﻨەرە دﯾﺎرو ﻧﺎودارەﻛﺎﻧﯽ ﺋەوروﭘﺎ. ﭘﺎڵەواﻧێﺘﯽ ﺧﯚرﺋﺎوای ﺋﺎﺳﯿﺎ ﻟە رۆژی 23ی ﻣﺎﻧﮕﯽ داﻫﺎﺗﻮو ﻟەﺷﺎری ﻋەﻣامﻧﯽ ﭘﺎﯾﺘەﺧﺘﯽ ﺋﻮردن ﺑەڕێﻮەدەﭼێﺖ.
ﺋێﻤە ﻫەوڵ ﺋەدەﯾﻦ ﺑﯿﻜەﯾﻦ ﺑەﻧﯿﻮەو ﻟەﻧﯿﻮە ﻛەﻣﱰﯾﺎن ﭘێﻨﺎدەﯾﻦ". ﺋﺎﻣﺎژەی ﺑەوەﺷﺪا ﻛە ﺧەاڵﺗە ﺗﺎﯾﺒەﺗەﻛەی ﺋﯿﺪارە ﺑﯚ ﺗﯿﭙەﻛە رەﻣﺰﯾﯿەو ﺑڕێﻚ ﭘﺎرەﯾە ،ﺳەرﺟەم ﺗﯿﭙە ﺳەرﻛەوﺗﻮوەﻛﺎن ﻛﯚدەﻛﺮێﻨەوەو ﻟەﻣەراﺳﯿﻤێﻜﺪا رێﺰﯾﺎن ﻟێﺪەﻧﺮێﺖ. ﺗﯿﭙﯽ ﺗﯚﭘﯽ ﭘێﯽ ﺗﺎزەﭘێﮕەﺷﺘﻮواﻧﯽ ﯾﺎﻧەی ﺳﻠێامﻧﯽ ﺗﻮاﻧﯽ ﭘﻠەی ﯾەﻛەﻣﯽ ﺧﻮﻟﯽ ﻧﺎﯾﺎﺑﯽ ﯾﺎﻧەﻛﺎﻧﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﺑەدەﺳﺘﺒﻬێﻨێﺖ.
دەرﺑﻜﺎت. ﭘێﺸﱰ ﭼەﻧﺪﯾﻦ ﻛێﺸەی ﺗﺮ ﻟەﯾﺎرﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﺧﻮﻟﯽ ﻧﺎﯾﺎﺑﺪا رووﯾﺎﻧﺪاوە ،ﻟەواﻧە ﺋﺎﻣﺎدەﻧەﺑﻮوﻧﯽ ﯾﺎﻧەی ﻛەرﻛﻮك ﻟەدوو ﯾﺎری ﺧﻮﻟەﻛەداو ﻫەروەﻫﺎ داوای راﮔﺮﺗﻨﯽ ﯾﺎرﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﺧﻮﻟەﻛە ﻟەﻻﯾەن ﻫەﻣﺎن ﯾﺎﻧەوە.
ﺗﺎﯾﺒەت ﺑەﯾﺎری: ﻧﺎﺟﺢ ﺣەﻣﻤﻮدی ﻛﺎﻧﺪﯾﺪی ﺳەرۆﻛﺎﯾەﺗﯽ ﯾەﻛێﺘﯽ ﺗﯚﭘﯽ ﭘێﯽ ﻋێﺮاق دوورﺧﺮاﯾەوەو ﺳەرﻛەوﺗﻨﯽ ﻛﺎﻧﺪﯾﺪە ﻛﻮردەﻛەش ﺑﯚ ﺋەو ﭘﯚﺳﺘە ﻧﺰﯾﻚ ﺑﯚﺗەوە. ﭘﺎش ﺋەوەی دەﺳﺘەی ﻟێﭙێﭽﯿﻨەوەو دادﮔەری ﺑڕﯾﺎری دوورﺧﺴﺘﻨەوەی ﻧﺎﺟﺢ ﺣەﻣﻤﻮدی ﻛﺎﻧﺪﯾﺪی ﭘﯚﺳﺘﯽ ﺳەرۆﻛﺎﯾەﺗﯽ ﯾەﻛێﺘﯽ ﺗﯚﭘﯽ ﭘێﯽ ﻋێﺮاﻗﯽ دەرﻛﺮد ،ﺳەرﻛەوﺗﻨﯽ ﻛﺎﻧﺪﯾﺪە ﻛﻮردەﻛەو رﻛﺎﺑەری ﻧﺎوﺑﺮاو ﻧﺰﯾﻜﺒﯚﺗەوە. ﺑەﭘێﯽ ﺑڕﯾﺎری دەﺳﺘەﻛە ،ﻧﺎﺟﺢ ﺣەﻣﻤﻮد دوورﺧﺮاوەﺗەوەو ﻧﺎوﺑﺮاوﯾﺶ ﻟەدژی ﺋەو ﺑڕﯾﺎرە ﺳﻜﺎاڵﯾەﻛﯽ ﭘێﺸﻜەﺷﻜﺮدووە، ﺑەاڵم ﺑەﭘێﯽ ﺳەرﭼﺎوە رۆژﻧﺎﻣەواﻧﯿﯿەﻛﺎن ﭘێﻨﺎﭼێﺖ ﻫﯿﭻ ﺳﻮدێﻜﯽ ﻫەﺑێﺖ. دوورﺧﺴﺘﻨەوەی ﺣەﻣﻤﻮد ﻟەﺧﯚ ﻛﺎﻧﺪﯾﺪﻛﺮدن ،ﻫەﻟێﻜﯽ زێڕﯾﻦ ﺑە ﻋەﺑﺪوﻟﺨﺎﻟﻖ ﻣەﺳﻌﻮدی ﻛﺎﻧﺪﯾﺪی ﻛﻮرد دەﺑەﺧﺸێﺖ ﺑﯚ ﺋەوەی وەك ﺳەرۆﻛﯽ داﻫﺎﺗﻮوی ﯾەﻛێﺘﯽ ﺗﯚﭘﯽ ﭘێﯽ ﻋێﺮاق ﻫەڵﺒﮋێﺮدرێﺖ. ﺑەوﺗەی ﺋﯿﱪاﻫﯿﻢ ﻗﺎﺳﻢ ،دوورﺧﺴﺘﻨەوەی
ﺣەﻣﻤﻮد ﺳەرﻛەوﺗﻨﯽ ﻣەﺳﻌﻮد ﺋﺎﺳﺎﻧﱰ دەﻛﺎت ،ﺑەاڵم ﺋەﮔەر ﻫەﯾە دەﺳﺘەﻛە ﺑەﺑڕﯾﺎرەﻛەﯾﺪا ﺑﭽێﺘەوە. ﺑﯚ وەرﮔﺮﺗﻨﯽ رای ﻛﺎﻧﺪﯾﺪە ﻛﻮردەﻛەش، رۆژﻧﺎﻣەی ﯾﺎری ﭘەﯾﻮەﻧﺪی ﺑە ﻋەﺑﺪوﻟﺨﺎﻟﻖ ﻣەﺳﻌﻮدەوە ﻛﺮد ،ﺑەاڵم ﻧﺎوﺑﺮاو ﺋﺎﻣﺎدەی وەاڵﻣﺪاﻧەوە ﻧەﺑﻮو. ﺑڕﯾﺎرە رۆژی 20ی ﺋەم ﻣﺎﻧﮕە ﻟەﺷﺎری ﺑەﻏﺪا ،ﻫەڵﺒﮋاردﻧﯽ ﯾەﻛێﺘﯽ ﺗﯚﭘﯽ ﭘێﯽ ﻋێﺮاق ﺑەڕێﻮەﺑﭽێﺖ ،ﺋەوەش ﭘﺎش ﺋەوەی ﺑﯚ دووﺟﺎر دواﺧﺮا.
راﭘﯚرت
6
ﻟﯚﻧەی ﺋﯿﺴﭙﺎﻧﯽ دوای ﻛﺮاﻧە دەرەوەی ﻟەﺧﻮﻟﯽ ﺑەرﺷە ﯾﺎﻧەی ەﻛﺎﻧﯽ ﺋـەوروﭘــﺎ ﻟەﻗﯚﻧﺎﻏﯽ ﭼﺎرەﻛﯽ ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ﯾﺎﻧەﭘﺎڵەواﻧ ﭘﺎڵەواﻧەﻛﺎﻧﯽ ﺋەوروﭘﺎ ﻣﺘامﻧەﯾﺎن ﺑەﺗﺎﺗﺎ ﻣﺎرﺗﯿﻨﯚی ﺧﻮﻟﯽ ﯾﺎﻧە اﻫێﻨەری ﯾﺎﻧەﻛەﯾﺎن ﺗەواو ﻻوازﺑﻮە و دەﯾﺎﻧەوێﺖ ﺋەرﺟەﻧﺘﯿﻨﯽ ر ەرزﯾﺊ ەﻣﺴﺎڵ دەﺳﺘﺒەرداری ﺋەو راﻫێﻨەرە ﺑﻦ و ﻟەﻛﯚﺗﺎﯾﯽ و ﯾﯚرﮔﻦ ﻛﻠﯚﭘﯽ ﺋەڵامﻧﯽ ﺑﻜەﻧە راﻫێﻨەری ﺗﯿﻤەﻛەﯾﺎن. ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﻫێﺸﺘﺎ ﺑەدەﺳﺖ ﭼﺎرەﺳەرﻛﺮدﻧﯽ ﭼەﻧﺪە ﻫەر ﺮێﺒەﺳﺘﻜﺮدﻧﯽ ﻟەﮔﻮاﺳﺘﻨەوەﻛﺎﻧﯽ ﻫﺎوﯾﻨەدا ﻟەﮔەڵ ﻛێﺸەی ﮔ ەﻧﮕێﺖ ﺑەاڵم ﻟەﻻﯾەﻛﯽ ﺗﺮەوە ﻟەﻫەوڵﯽ ﺋەوەداﯾە دەﺟ ﻓﯿﻔﺎدا رﮔﺮﺗﻨﯽ ﺋەرﻛﯽ راﻫێﻨەراﯾەﺗﯽ ﯾﺎﻧەﻛەﯾﺎن ﻟەوەرزی ﻛﻠﯚپ ﺑەوە داﻫﺎﺗﻮو رازﯾﺒﻜﺎت. ﺳﯿﺮۆی ﺋﯿﺴﭙﺎﻧﯽ ﺑاڵوﯾﻜﺮدەوە ﻛەدوای دەرﻛﺮدﻧﯽ ﺋﯚﻧﺪا رادﯾﯚی ەﺧﻮﻟﯽ ﯾﺎﻧەﭘﺎڵەواﻧەﻛﺎﻧﯽ ﺋەوروﭘﺎ ﻟەﺳەر دەﺳﺘﯽ ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﻟ ەﺗﯿﻜﯚ ﻣەدرﯾﺪ ﻟەﻗﯚﻧﺎﻏﯽ ﭼﺎرەﻛﯽ ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ﻛﺎرﮔێڕی ﺋەﺗﻠ ﯾﺎﻧەی ﺋﺎﻣﺎدەﺑﻮوﻧﯽ زوﺑﯿﺰارﯾﺘﺎی ﺑەڕێﻮەﺑەری وەرزﺷﯽ ﯾﺎﻧەﻛە ﺑە ﯚﻣﯿﯚی ﺳەرۆك و ﻓﺎوﺳﯽ ﺟێﮕﺮی ﻛﯚﺑﻮﻧەوەﯾەﻛﯽ ﯾﺎﻧەﻛە و ﺑﺎرﺗ
رۆژﻧﺎﻣەﯾەﻛﯽ ﺋﯿﻨﮕﻠﯿﺰی ﭼەﻧﺪ وێﻨەﯾەﻛﯽ ﯾﺎرﯾﺰاﻧﺎﻧﯽ ﺑەرﺷەﻟﯚﻧەی ﺋﯿﺴﭙﺎﻧﯽ ﺑاڵوﻛﺮدەوەو ﺋﺎﻣﺎژەی ﺑەوەداوە ﻛە
دادﮔﺎی ﺑﻪراﯾﯽ ﺳﻠێامﻧﯽ٥ /
ژﻣﺎره/١١٨ :ب٢٠١٤/ ﺑﻪروار٢٠١٤/٤/٣ :
ﺋﺎﮔﺎداری داواﻛﺎر /ﻛﯚﻣﭙﺎﻧﯿﺎی )ﺑﯿﺰا ( ﺑﯚ ﺋﺎﻣﺎده ﻛﺮدﻧﯽ ﭼﯿﻤﻪﻧﺘﯚی ﺋﺎﻣﺎدهﻛﺮاو داواﻟﻪﺳﻪرﻛﺮاو /ﻛﯚﻣﭙﺎﻧﯿﺎی ﺋﺎروان ﺑﯚ ﺑﻪڵێﻨﺪهراﯾﻪﺗﯽ ﮔﺸﺘﯽ ﺳﻨﻮردار ﺑﯚ داواﻟﻪﺳﻪرﻛﺮاو ﺑﻪﻧﺎوی )ﺳﻪرهوه( داواﻛﺎر )ﺳﻪرهوه( داواﯾﻪﻛﯽ ﻟﻪﺳﻪرت ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدووه ﻟﻪ دادﮔﺎی ﺑﻪراﯾﯽ ﺳﻠێامﻧﯽ٥/ ﺑﻪ ژﻣﺎره )/١١٨ب (٢٠١٤/ﻛﻪ ﺗﯿﺎﯾﺪا داوا دهﻛﺎت ﺑﻪ ﮔێڕاﻧﻪوهی ﺑڕی ) ( $ ٥٨٠٠٠دۆﻻری ﺋﻪﻣﺮﯾﻜﯽ ﺑﻪراﻣﺒﻪر ﺑﻪ ﺑڕی ) (٧,١٣٤,٠٠٠ﺣﻪوت ﻣﻠﯿﯚن و ﺳﻪد و ﺳﯽ و ﭼﻮار ﻫﻪزار دﯾﻨﺎری ﻋێﺮاﻗﯽ ﻟﻪﮔﻪڵ ﻟﻪ ﺋﻪﺳﺘﯚ ﮔﺮﺗﻨﯽ ﺳﻪرﺟﻪم ﺗێﭽﻮوی داواﻛﻪ و ﻛﺮێﯽ ﻣﺎﻧﺪووﺑﻮوﻧﯽ ﭘﺎرێﺰهراﯾﻪﺗﯽ . وه ﻟﻪﺑﻪرﺋﻪوهی ﺷﻮێﻨﯽ ﻧﯿﺸﺘﻪﺟێ ﺑﻮوﻧﺖ ﻧﺎدﯾﺎره دادﮔﺎ ﺑڕﯾﺎری دا ﺑﻪ ﺋﺎﮔﺎدارﻛﺮدﻧﻪوهت ﺑﯚ ﺋﺎﻣﺎدهﺑﻮوﻧﺖ ﻟﻪ دادﮔﺎ ﻟﻪ ڕۆژی دادﺑﯿﻨﯽ ﻛﻪ دهﻛﺎﺗﻪ ڕۆژی ) (٢٠١٤/٤/٢٣ﻛﺎﺗﮋﻣێﺮ )(٩:١٠ی ﺳﻪرﻟﻪﺑﻪﯾﺎﻧﯽ ﻟﻪ رێﮕﻪی دوو رۆژﻧﺎﻣﻪی رۆژاﻧﻪی ﻧﺎوﺧﯚوه، ﺑﻪﭘێﭽﻪواﻧﻪوه دادﮔﺎ ﻧﺎﭼﺎر دهﺑێﺖ ﺑﻪﻧﺎﺋﺎﻣﺎدهﯾﯽ داواﻛﻪ ﺑﺒﯿﻨێﺖ. دادوهر ﻋﺒﺪاﻟﻠﻪ اﺳامﻋﯿﻞ أﻣﯿﻦ دادﮔﺎی ﺑﻪراﯾﯽ ﺳﻠێامﻧﯽ٤/
ژﻣﺎره/٣٣٩ :ب٢٠١٤/ ﺑﻪروار٢٠١٤/٤/١ :
ﺋﺎﮔﺎداری داواﻛﺎر /ﻋﺒﺪاﻟﻠﻪ اﺣﻤﺪ اﺳامﻋﯿﻞ داواﻟﻪﺳﻪرﻛﺮاو /ﻋﺒﺎس ﻋﻤﺮ ﻋﺒﺪاﻟﻘﺎدر . داواﻛﺎر ﻟﻪم دادﮔﺎﯾﻪ داواﯾﻪﻛﯽ ﻟﻪﺳﻪرت ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدووه ﺑﻪ ژﻣﺎره )/٣٣٩ب (٢٠١٤/ﺑﻪ ﻣﻪﺑﻪﺳﺘﯽ ) وهرﮔﺮﺗﻨﻪوهی ﺑڕی ﭘﺎرهی داواﻛﺮاو( ،وه ﻟﻪﺑﻪرﺋﻪوهی ﺷﻮێﻨﯽ ﻧﯿﺸﺘﻪﺟێ ﺑﻮوﻧﺘﺎن ﻧﺎدﯾﺎره ﺑﻪ ﭘێﯽ واژۆو ﻣﯚری ﻣﻮﺧﺘﺎری ﮔﻪرهﻛﯽ )ﺧﻪﺑﺎت( ﺑﯚﯾﻪ ﺋﻪم دادﮔﺎﯾﻪ ﺑڕﯾﺎرﯾﺪا ﺑﻪﺋﺎﮔﺎدارﻛﺮدﻧﻪوهﺗﺎن ﻟﻪڕێﮕﻪی دوو ڕۆژﻧﺎﻣﻪی ڕۆژاﻧﻪی ﻧﺎوﺧﯚﯾﯽ ﺟﯿﺎوازهوه ﺑﻪ ﻣﻪﺑﻪﺳﺘﯽ ﺋﺎﻣﺎده ﺑﻮوﻧﺘﺎن ﺑﻪﺧﯚﺗﺎن ﯾﺎﺧﻮد ﻟﻪ ڕێﮕﻪی ﺑﺮﯾﻜﺎرێﻜﯽ ﯾﺎﺳﺎﯾﯽ ﺑﯚ ڕۆژی ) (٢٠١٤/٥/٤ﻛﺎﺗﮋﻣێﺮ ) (٩:٢٠ی ﺳﻪرﻟﻪﺑﻪﯾﺎﻧﯽ ﺑﻪ ﭘێﭽﻪواﻧﻪوه ﺋﺎﻣﺎده ﻧﻪﺑﯿﺖ دادﮔﺎ ﺑﻪ ﻧﺎ ﺋﺎﻣﺎدهﯾﯽ ﺑڕﯾﺎر دهر دهﻛﺎت ﺑﻪراﻣﺒﻪرﺗﺎن. دادوهر ﺳﺎﻻر رٶوف ﻣﺤﻤﻮد
ژﻣﺎره ٨٤٧ :ﭘێﻨﺠﺸەﻣﻤە ٢٠١٤/٤/١٣
yarinews@yahoo.com
yarI Sport
ﻣﺪاوە و ﺗێﯿﺪا ﻫەڵﺴەﻧﮕﺎﻧﺪﻧﯿﺎن ﺑﯚ ﻫﯚﻛﺎری ﻧﻬێﻨﯿﺎن ﺋەﻧﺠﺎ ﻛﺮاﻧە دەرەوەی ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﻛﺮدوە. ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﻟەو ﺑڕواﯾەدان ﻛە ﺗﺎﺗﺎ ﻣﺎرﺗﯿﻨﯚی ﺑەرﭘﺮﺳﺎﻧﯽ ەﻛەﯾﺎن ﻫﯚﻛﺎری ﺳەرەﻛﯽ ﻛﺮاﻧە دەرەوەی راﻫێﻨەری ﯾﺎﻧ ﺑﻮە ﺑەﻫﯚی ﺋــەوەی ﺧﻮێﻨﺪﻧەوەﯾەﻛﯽ ﺑﺎﺷﯽ ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﻧەﺑﻮە و ﺗەﻧﺎﻧەت ﺑێﺌەزﻣﻮﻧﯽ ﺋەم راﻫێﻨەرەش ﺑﯚ ﯾﺎرﯾەﻛە ەوروﭘﺎ زەرەرێﻜﯽ ﮔەورەی ﺑەﯾﺎﻧەﻛە ﮔەﯾﺎﻧﺪوە ﻟەﻛﯿﺸﻮەری ﺋ ەوێﺖ ﻟەوەرزی داﻫﺎﺗﻮو ﻫەﻣﺎن ﺳﯿﻨﺎرﯾﯚ دووﺑﺎرە ﺑﯚﯾە ﻧﺎﯾەﻧ ﺴﺘﺎﺷﺪا ﺑﯿﺮ ﻟەﻻﺑﺮدﻧﯽ ﺋەم راﻫێﻨەرە دەﻛەﻧەوە. و ﻟەﺋێ ﺑﺒێﺘەوە ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە راﻫێﻨەرێﻜﯽ ﻧﻮێﺸﯿﺎن ﺑﯚ ﯾﺎﻧەﻛەﯾﺎن ﺑەرﭘﺮﺳﺎﻧﯽ ﻜﺮدوە ﻛەﺋەوﯾﺶ ﯾﯚرﮔﻦ ﻛﻠﯚﭘﯽ راﻫێﻨەری ﺑﺮوﺳﯿﺎ دەﺳﺘﻨﯿﺸﺎﻧ ﺋەڵامﻧﯿەوە ﻛەﺋﺎﺳﺘێﻜﯽ ﺑــەرز ﺑەو ﯾﺎﻧەﯾەوە دۆرمتﯚﻧﺪی ەﻛــﺎت و ﺗــەواو ﻟەﮔەڵ ﺷــێــﻮازی ﻛﺎرﻛﺮدﻧﯽ ﭘێﺸﻜەش د ﺋەم راﻫێﻨەرە دەﮔﻮﻧﺠێﺖ ﺑەﻫﯚی ﺋەوەی ﺑەرﺷەﻟﯚﻧەﺷﺪا ﺑەردەوام ﭘﺸﺖ ﺑەﯾﺎرﯾﺰاﻧﯽ ﻻو دەﺑەﺳﺘێﺖ.
ﻧێﻮاﻧﯿﺎن ﺗێﻜﭽﻮوە. ﯾــﺎﻧــەی ﻣﺎﻧﭽﺴﺘەر ﺳﯿﺘﯽ ﺋﯿﻨﮕﻠﺘەرا رۆژﻧﺎﻣەی دەﯾﻠﯽ ﻣەﯾﻠﯽ ﺑەرﯾﺘﺎﻧﯽ ﭼەﻧﺪ وێﻨەﯾەﻛﯽ دەﯾەوێﺖ ﻟەﮔﻮاﺳﺘﻨەوەﻛﺎﻧﯽ ﻫﺎوﯾﻨەی ﯾﺎرﯾﺰاﻧﺎﻧﯽ ﯾﺎﻧەی ﺑەرﺷەﻟﯚﻧەی ﺋﯿﺴﭙﺎﻧﯽ ﺑاڵوﻛﺮدەوە داﻫﺎﺗﻮو ﺳەﻣﯿﺮ ﻫﺎﻧﺪاﻧﯚﭬﯿﭽﯽ ﺳﻠﯚﭬﯿﻨﯽ ﻟەو ﻛﺎﺗەی ﻛە ﻟەﺷﺎری ﻣەدرﯾﺪ دەﮔەڕێﻨەوە ،ﻛە ﺗێﯿﺪا ﮔﯚڵﭽﯽ ﯾــﺎﻧــەی ﺋﯿﻨﺘەرﻣﯿﻼﻧﯽ ﺋﯿﺘﺎڵﯽ دەرﻛەوﺗﻮوە ﺳەرﺟەم ﯾﺎرﯾﺰاﻧﺎﻧﯽ ﺑەرﺷەﻟﯚﺗە ﺗﺎﺳﺎونو ﺑﮕﻮازێﺘەوە رﯾﺰەﻛﺎﻧﯽ ﯾﺎﻧەﻛەی. ﺋﺎﮔﺎﯾﺎن ﻟەﯾەﻛﱰی ﻧەﻣﺎوە. ﭘﺎش ﺋەوەی ﭬﯿﻜﺘﯚر ﭬﺎڵﺪێﺲ ﮔﯚڵﭽﯽ ﯾﺎﻧەی ﺑەﭘێﯽ ﺳەرﭼﺎوەﻛە ﻟەﻛﺎﺗﯽ ﮔەڕاﻧەوەﯾﺎﻧﺪا ﺑﯚ ﺷﺎری ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﺗﻮﺷﯽ ﭘێﻜﺎﻧێﻜﯽ درێــﮋ ﺧﺎﯾەن ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ،ﯾﺎرﯾﺰاﻧﺎﻧﯽ ﺋەو ﯾﺎﻧەﯾە ﺑەﻫﯿﭻ ﺷێﻮەﯾەك ﻫﺎت و ﺋەﮔەری ﻣﺎﻧەوەی ﻟەﯾﺎﻧە ﻛەﺗەﻟﯚﻧﯿەﻛە ﻟەﮔەڵ ﯾەﻛﱰی ﻧەدواونو ﻫەرﯾەﻛەو ﻻی ﺧﯚﯾەوە زﯾﺎدﯾﻜﺮد ﻟەﺋێﺴﺘﺎدا ﻛﺎرﮔێﺮی ﺳﺘﯿﺰن ﻟەﻫەوڵﯽ ﺑەﺑێ دەﻧﮕﯽو ﻛﺰی داﻧﯿﺸﺘﺒﻮو ،ﺋەﻣەش ﻟەﺗﺎوی ﺋەو ﮔﺮێﺒەﺳﺘﻜﺮدﻧﺪان ﻟەﮔەڵ ﮔﯚڵﭽﯿەﻛﯽ ﺗﺮدا ﺷﻜﺴﺘەﻛەی ﻛە ﺑەﺳەرﯾﺎﻧﺪا ﻫﺎﺗﺒﻮو ﻟەﺧﻮﻟﯽ ﯾﺎﻧە و ﻫﺎﻧﺪاﻧﯚﭬﯿﺠﯿﺸﯿﺎن وەك ﯾەﻛەم ﻫەڵﺒﮋاردە ﭘﺎڵەواﻧەﻛﺎﻧﯽ ﺋەوروﭘﺎ. دﯾﺎرﯾﻜﺮدوە. رۆژﻧﺎﻣەﻛە ﺑاڵوﯾﻜﺮدەوە ﻛە ﻟەو ﻣﺎوەﯾەدا ﻧێﻮاﻧﯽ ﺳﯿﺘﯽ ﺑﯚ ﺑەﻫێﺰﻛﺮدﻧﯽ ﭘێﻜﻬﺎﺗەﻛەی و ﻫێﻨﺎﻧﯽ ﯾﺎرﯾﺰاﻧﺎﻧﯽ ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﺗێﻜﭽﻮوەو ﯾەﻛﱰﯾﺎن رﻛﺎﺑەرێﻚ ﺑﯚ ﺟﯚ ﻫﺎرﺗﯽ ﮔﯚڵﭽﯽ ﯾﺎﻧەﻛەی ﺑڕﯾﺎرﯾﺪاوە ﻧەدوواﻧﺪووە. ﻟەﻫﺎوﯾﻨﯽ داﻫﺎﺗﻮو ﮔﺮێﺒەﺳﺘێﻚ ﭘێﺸﻜەﺷﯽ ﯾﺎﻧەی ﻫەﻓﺘەی راﺑﺮدوو ﯾﺎﻧەی ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﻟەدەرەوەی ﺋﯿﻨﺘەرﻣﯿﻼﻧﯽ ﺋﯿﺘﺎڵﯽ ﺑﻜﺎت ﺑەﺑڕی 10ﻣﻠﯿﯚن ﯾﯚرۆ ﯾﺎرﯾﮕﺎی ﺧﯚی ﺑە ﯾﺎﻧەی ﺋەﺗﻠەﺗﯿﻜﯚ ﻣەدرﯾﺪی ﺑەراﻣﺒەر دەﺳﺘﺒەردارﺑﻮﻧﯽ ﻟەﻫﺎﻧﺪاﻧﯚﭬﯿﺠﯽ ﮔﯚڵﭽﯽ دۆڕاﻧﺪ و ﻣﺎڵﺌﺎواﯾﯽ ﻟە ﺧﻮﻟﯽ ﯾﺎﻧە ﻛەﺋەو ﮔﯚڵﭽﯿەش ﻟەﺣﺎڵﯽ ﺳەرﻧەﻛەوﺗﻨﯽ ﺋﯿﻨﺘەر ﺑﯚ ﭘﺎڵەواﻧەﻛﺎﻧﯽ ﺋەوروﭘﺎ ﻛﺮد. ﭘﺎڵەواﻧەﺗﯿە ﺋەوروﭘﯿەﻛﺎﻧﯽ وەرزی داﻫﺎﺗﻮو ﺟێﻬێﺸﺘﻨﯽ ﯾﺎﻧەﻛەی دەﻛﺎﺗە ﻫەڵﺒﮋاردﻧﯽ ﯾەﻛەﻣﯽ.
ﺋﺎﮔﺎداری داواﻛﺎر /ﻋﺎﺋﺸﻪ ﻣﺤﻤﺪ اﺣﻤﺪ داواﻟﻪﺳﻪرﻛﺮاو /ڕازﮔﺮی ﺑﺎری ﺷﺎرﺳﺘﺎﻧﯽ ﺷﺎرﺑﺎژێڕ ﺳﻪرهڕای ﻛﺎرهﻛﻪی داواﻛﺎر )ﻋﺎﺋﺸﻪ ﻣﺤﻤﺪ اﺣﻤﺪ( داوای ژﻣﺎرهی ﺳﻪرهوهی ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدووه ﻟﻪم دادﮔﺎﯾﻪ ﺑﯚ ﮔﯚڕﯾﻨﯽ ﻧﺎوی ﺧﯚی ﻟﻪ )ﻋﺎﺋﺸﻪ( ﺑﯚ )ﺳﺎرا( ﺑﻪﭘێﯽ ﻣﺎدهی ) (٢١ﻟﻪ ﯾﺎﺳﺎی ﺑﺎری ﺷﺎرﺳﺘﺎﻧﯽ دادﮔﺎ ﺑڕﯾﺎرﯾﺪا ﺑﻪ ﺑاڵوﻛﺮدﻧﻪوهی ﺋﻪم ﺋﺎﮔﺎدارﯾﯿﻪ ﻟﻪ ﯾﻪﻛێﻚ ﻟﻪ ڕۆژﻧﺎﻣﻪ ڕۆژاﻧﻪ ﻧﺎوﺧﯚﯾﯿﻪﻛﺎﻧﺪا. ﻫﻪرﻛﻪس و ﻻﯾﻪﻧێﻚ ڕێﮕﺮی ﻫﻪﯾﻪ ﻟﻪم داواﯾﻪ ﻟﻪﻣﺎوهی ) (١٠ده ڕۆژدا ﻟﻪ ﺑاڵوﻛﺮدﻧﻪوهی ﺋﻪم ﺋﺎﮔﺎدارﯾﯿﻪوه ﭘﻪﯾﻮهﻧﺪی ﺑﻜﺎت ﺑﻪم دادﮔﺎﯾﻪوه ﺑﻪﭘێَﭽﻪواﻧﻪوه داواﻛﻪ دهﺑﯿرنێﺖ ﺑﻪﭘێﯽ ﯾﺎﺳﺎ.
ﺗێﺒﯿﻨﻪراﯾﻪﺗﯽ ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎﻧﻮوﺑﻪرهی ﺷﺎرﺑﺎژێڕ ﻟﯿﮋﻧﻪی ﺟێﮕﯿﺮﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎوهﻧﺪارێﺘﯽ ﺷﺎرﺑﺎژێڕ ﺑﺎﻧﮕﻪوازی ]ﺑڕﯾﺎری ﺟێﮕﯿﺮﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎوهﻧﺪارێﺘﯽ ﺧﺎﻧﻮوﺑﻪره ﺑﻪ ﻧﻮێﻜﺮاوه[ ﭘﺎڵﭙﺸﺖ ﺑﻪ ﺳﻪﳌﺎﻧﺪﻧﯽ ﺧﺎوهﻧﺪارێﺘﯽ ﺗﻪواوی زﻧﺠﯿﺮهی )٤٨ ﮔﻪڕهﻛﯽ/ﭼﻮارﺗﺎی ﻛﯚن( ﺑﯚ داواﻛﺎری ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدن ﺑﻪرێﺰ )ﴍﯾﻒ رﺣﯿﻢ ﴍﯾﻒ( ﺑﻪﭘێﯽ ﺑﺮﯾﺎری ﺟێﮕﯿﺮﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎوهﻧﺪارێﺘﯽ ﺑﻪرواری ) (٢٠١٤/٤/١٠ﻛﻪ ﻟﻪم ﻟﯿﮋﻧﻪﯾﻪوه دهرﭼﻮوه ،ﺑﯚﯾﻪ ﺑﺎﻧﮕﻪوازی ﺋﻪم ﺑﺮﯾﺎره دهﻛﻪﯾﻦ و ﻫﻪرﻛﻪﺳێﻜﯿﺶ ﭘﻪڵﭙﯽ ﻫﻪﯾﻪ ﺑﺎ ﺳﻜﺎاڵی ﺧﯚی ﭘێﺸﻜﻪش ﺑﻪ دادﮔﺎی ﺗﺎﯾﺒﻪمتﻪﻧﺪ ﺑﻜﺎت ﻟﻪﻣﺎوهی ) (٣٠رۆژدا ﻟﻪ رۆژی دوای ﺑاڵوﺑﻮﻧﻪوهی ﺋﻪم ﺑﺎﻧﮕﻪوازهوه دهﺳﺘﭙێﺪهﻛﺎت ،ﭼﻮﻧﻜﻪ ﭘﺎش ﺗﻪواوﺑﻮوﻧﯽ ﺋﻪم ﻣﺎوهﯾﻪ ﺗێﺒﯿﻨﻪراﯾﻪﺗﯽ ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎﻧﻮوﺑﻪرهی ﺷﺎرﺑﺎژێﺮ زﻧﺠﯿﺮهی ﻧﺎوﺑﺮاو ﺗﯚﻣﺎردهﻛﺎت ﺑﻪﭘێﯽ ﺑﺮﯾﺎری ﻧﺎوﺑﺮاو ﺋﻪﮔﻪر ﻫﯿﭻ ﺋﺎﮔﺎدارﻛﺮدﻧﻪوهﯾﻪك ﻟﻪدادﮔﺎوه ﻧﻪﺑﻮو ﺑﻪ ﭘێﺸﻜﻪﺷﻜﺮدﻧﯽ ﺳﻜﺎاڵ.
ﺗێﺒﯿﻨﻪراﯾﻪﺗﯽ ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎﻧﻮوﺑﻪرهی ﺷﺎرﺑﺎژێڕ ﻟﯿﮋﻧﻪی ﺟێﮕﯿﺮﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎوهﻧﺪارێﺘﯽ ﺷﺎرﺑﺎژێڕ ﺑﺎﻧﮕﻪوازی ]ﺑڕﯾﺎری ﺟێﮕﯿﺮﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎوهﻧﺪارێﺘﯽ ﺧﺎﻧﻮوﺑﻪره ﺑﻪ ﻧﻮێﻜﺮاوه[ ﭘﺎڵﭙﺸﺖ ﺑﻪ ﺳﻪﳌﺎﻧﺪﻧﯽ ﺧﺎوهﻧﺪارێﺘﯽ ﺗﻪواوی زﻧﺠﯿﺮهی ) ٤٥ﮔﻪڕهﻛﯽ/ﭼﻮارﺗﺎی ﻛﯚن( ﺑﯚ داواﻛﺎری ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدن ﺑﻪرێﺰ )ﴍﯾﻒ رﺣﯿﻢ ﴍﯾﻒ( ﺑﻪﭘێﯽ ﺑﺮﯾﺎری ﺟێﮕﯿﺮﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎوهﻧﺪارێﺘﯽ ﺑﻪرواری ) (٢٠١٤/٤/١٠ﻛﻪ ﻟﻪم ﻟﯿﮋﻧﻪﯾﻪوه دهرﭼﻮوه ،ﺑﯚﯾﻪ ﺑﺎﻧﮕﻪوازی ﺋﻪم ﺑﺮﯾﺎره دهﻛﻪﯾﻦ و ﻫﻪرﻛﻪﺳێﻜﯿﺶ ﭘﻪڵﭙﯽ ﻫﻪﯾﻪ ﺑﺎ ﺳﻜﺎاڵی ﺧﯚی ﭘێﺸﻜﻪش ﺑﻪ دادﮔﺎی ﺗﺎﯾﺒﻪمتﻪﻧﺪ ﺑﻜﺎت ﻟﻪﻣﺎوهی ) (٣٠رۆژدا ﻟﻪ رۆژی دوای ﺑاڵوﺑﻮﻧﻪوهی ﺋﻪم ﺑﺎﻧﮕﻪوازهوه دهﺳﺘﭙێﺪهﻛﺎت ،ﭼﻮﻧﻜﻪ ﭘﺎش ﺗﻪواوﺑﻮوﻧﯽ ﺋﻪم ﻣﺎوهﯾﻪ ﺗێﺒﯿﻨﻪراﯾﻪﺗﯽ ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎﻧﻮوﺑﻪرهی ﺷﺎرﺑﺎژێﺮ زﻧﺠﯿﺮهی ﻧﺎوﺑﺮاو ﺗﯚﻣﺎردهﻛﺎت ﺑﻪﭘێﯽ ﺑﺮﯾﺎری ﻧﺎوﺑﺮاو ﺋﻪﮔﻪر ﻫﯿﭻ ﺋﺎﮔﺎدارﻛﺮدﻧﻪوهﯾﻪك ﻟﻪدادﮔﺎوه ﻧﻪﺑﻮو ﺑﻪ ﭘێﺸﻜﻪﺷﻜﺮدﻧﯽ ﺳﻜﺎاڵ.
دادﮔﺎی ﺑﻪراﯾﯽ ﺷﺎرﺑﺎژێڕ
دادوهر ﺻﻼح اﻟﺪﯾﻦ اﺣﻤﺪ ﻋﺎرف
ﻫﯿـﻮا ﻣﺤـﻤـﺪ ﺟـﻼل ﺗێﺒﯿﻨﻪراﯾﻪﺗﯽ ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎﻧﻮوﺑﻪرهی ﺷﺎرﺑﺎژێﺮ
ﻫﯿـﻮا ﻣﺤـﻤـﺪ ﺟـﻼل ﺗێﺒﯿﻨﻪراﯾﻪﺗﯽ ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎﻧﻮوﺑﻪرهی ﺷﺎرﺑﺎژێﺮ
دادﮔﺎی ﺑﺎری ﻛﻪﺳێﺘﯽ ﻟﻪ ﺳﻠﯿامﻧﯽ٢/ ژﻣﺎره/٤٥٢٣ :ش٢٠١٣/ ﺑﻪروار ٢٠١٤/٤/١٠ : ﺋﺎﮔﺎﻧﺎﻣﻪ داواﻛﺎر /ﺷﯿﺮﯾﻦ ﺧﯿﺮاﻟﻠﻪ ﺳﻌﯿﺪ داواﻟێﻜﺮاو /ﻣﺤﻤﻮد ﻣﺤﻤﺪ ﻋﻠﯽ ﺋﺎﮔﺎدارت ﺋﻪﻛﻪﯾﻨﻪوه داواﻛﺎر )ﺷﯿﺮﯾﻦ ﺧﯿﺮاﻟﻠﻪ ﺳﻌﯿﺪ( داواﯾﻪﻛﯽ ﺑﻪ ژﻣﺎره )/٤٥٢٣ش (٢٠١٣/ﻟﻪم دادﮔﺎﯾﻪ ﺗﯚﻣﺎر ﻛﺮدووه ﻟﻪﺳﻪرت ،وه ﺋﻪم دادﮔﺎﯾﻪ ﺑڕﯾﺎری ﻻی ﺧﯚی دهرﻛﺮد ﻟﻪ ﺑﻪرواری ) (٢٠١٤/٣/٢٥ ﺑﻪ )ﺳﻪﳌﺎﻧﺪﻧﯽ ﻫﺎوﺳﻪرﮔﯿﺮی و ﻧﺴﺐ( ،وه ﻟﻪﺑﻪر ﻧﺎدﯾﺎرﯾﯽ ﺷﻮێﻨﯽ ﻧﯿﺸﺘﻪﺟێ ﺑﻮوﻧﺖ دادﮔﺎ ﺑڕﯾﺎری دا ﺋﺎﮔﺎدارت ﺑﻜﺎﺗﻪوه ﺑﻪ ﻫﯚی دوو ڕۆژﻧﺎﻣﻪی ﻧﺎوﺧﯚﯾﯽ ڕۆژاﻧﻪوه ﺋﻪﮔﻪر ﻟﻪ ﻣﺎوهی ﯾﺎﺳﺎﯾﯽ دا ﻫﻪڵﻨﻪﺳﯿﺖ ﺑﻪ ﺗﺎﻧﻪ ﻟێﺪاﻧﯽ ﯾﺎن ﭘﯿﺎ ﭼﻮﻧﻪوهی )ﺗﻪﻣﯿﺰی ﺑڕﯾﺎرهﻛﻪ( ﺋﻪوا ﺑڕﯾﺎرهﻛﻪ ﭘﻠﻪی ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ وهردهﮔﺮێﺖ ﺑﻪ ﭘێﯽ ﯾﺎﺳﺎ ....ﻟﻪﮔﻪڵ ڕێﺰدا ..
ﺗێﺒﯿﻨﻪراﯾﻪﺗﯽ ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎﻧﻮوﺑﻪرهی ﺷﺎرﺑﺎژێڕ ﻟﯿﮋﻧﻪی ﺟێﮕﯿﺮﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎوهﻧﺪارێﺘﯽ ﺷﺎرﺑﺎژێڕ ﺑﺎﻧﮕﻪوازی ]ﺑڕﯾﺎری ﺟێﮕﯿﺮﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎوهﻧﺪارێﺘﯽ ﺧﺎﻧﻮوﺑﻪره ﺑﻪ ﻧﻮێﻜﺮاوه[ ﭘﺎڵﭙﺸﺖ ﺑﻪ ﺳﻪﳌﺎﻧﺪﻧﯽ ﺧﺎوهﻧﺪارێﺘﯽ ﺗﻪواوی زﻧﺠﯿﺮهی )٧٣ ﮔﻪڕهﻛﯽ/ﭼﻮارﺗﺎی ﻛﯚن( ﺑﯚ داواﻛﺎری ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدن ﺑﻪرێﺰ )ﴍﯾﻒ رﺣﯿﻢ ﴍﯾﻒ( ﺑﻪﭘێﯽ ﺑﺮﯾﺎری ﺟێﮕﯿﺮﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎوهﻧﺪارێﺘﯽ ﺑﻪرواری ) (٢٠١٤/٤/١٠ﻛﻪ ﻟﻪم ﻟﯿﮋﻧﻪﯾﻪوه دهرﭼﻮوه ،ﺑﯚﯾﻪ ﺑﺎﻧﮕﻪوازی ﺋﻪم ﺑﺮﯾﺎره دهﻛﻪﯾﻦ و ﻫﻪرﻛﻪﺳێﻜﯿﺶ ﭘﻪڵﭙﯽ ﻫﻪﯾﻪ ﺑﺎ ﺳﻜﺎاڵی ﺧﯚی ﭘێﺸﻜﻪش ﺑﻪ دادﮔﺎی ﺗﺎﯾﺒﻪمتﻪﻧﺪ ﺑﻜﺎت ﻟﻪﻣﺎوهی ) (٣٠رۆژدا ﻟﻪ رۆژی دوای ﺑاڵوﺑﻮﻧﻪوهی ﺋﻪم ﺑﺎﻧﮕﻪوازهوه دهﺳﺘﭙێﺪهﻛﺎت ،ﭼﻮﻧﻜﻪ ﭘﺎش ﺗﻪواوﺑﻮوﻧﯽ ﺋﻪم ﻣﺎوهﯾﻪ ﺗێﺒﯿﻨﻪراﯾﻪﺗﯽ ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎﻧﻮوﺑﻪرهی ﺷﺎرﺑﺎژێﺮ زﻧﺠﯿﺮهی ﻧﺎوﺑﺮاو ﺗﯚﻣﺎردهﻛﺎت ﺑﻪﭘێﯽ ﺑﺮﯾﺎری ﻧﺎوﺑﺮاو ﺋﻪﮔﻪر ﻫﯿﭻ ﺋﺎﮔﺎدارﻛﺮدﻧﻪوهﯾﻪك ﻟﻪدادﮔﺎوه ﻧﻪﺑﻮو ﺑﻪ ﭘێﺸﻜﻪﺷﻜﺮدﻧﯽ ﺳﻜﺎاڵ.
ﺗێﺒﯿﻨﻪراﯾﻪﺗﯽ ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎﻧﻮوﺑﻪرهی ﺷﺎرﺑﺎژێڕ ﻟﯿﮋﻧﻪی ﺟێﮕﯿﺮﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎوهﻧﺪارێﺘﯽ ﺷﺎرﺑﺎژێڕ ﺑﺎﻧﮕﻪوازی ]ﺑڕﯾﺎری ﺟێﮕﯿﺮﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎوهﻧﺪارێﺘﯽ ﺧﺎﻧﻮوﺑﻪره ﺑﻪ ﻧﻮێﻜﺮاوه[ ﭘﺎڵﭙﺸﺖ ﺑﻪ ﺳﻪﳌﺎﻧﺪﻧﯽ ﺧﺎوهﻧﺪارێﺘﯽ ﺗﻪواوی زﻧﺠﯿﺮهی ) ١٠٩ﮔﻪڕهﻛﯽ/ﭼﻮارﺗﺎی ﻛﯚن( ﺑﯚ داواﻛﺎری ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدن ﺑﻪرێﺰ )ﯾﻮﺳﻒ ﺻﺎﻟﺢ دروﯾﺶ ﺣﺴﯿﻦ( ﺑﻪﭘێﯽ ﺑﺮﯾﺎری ﺟێﮕﯿﺮﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎوهﻧﺪارێﺘﯽ ﺑﻪرواری ) (٢٠١٤/٤/١٠ﻛﻪ ﻟﻪم ﻟﯿﮋﻧﻪﯾﻪوه دهرﭼﻮوه ،ﺑﯚﯾﻪ ﺑﺎﻧﮕﻪوازی ﺋﻪم ﺑﺮﯾﺎره دهﻛﻪﯾﻦ و ﻫﻪرﻛﻪﺳێﻜﯿﺶ ﭘﻪڵﭙﯽ ﻫﻪﯾﻪ ﺑﺎ ﺳﻜﺎاڵی ﺧﯚی ﭘێﺸﻜﻪش ﺑﻪ دادﮔﺎی ﺗﺎﯾﺒﻪمتﻪﻧﺪ ﺑﻜﺎت ﻟﻪﻣﺎوهی ) (٣٠رۆژدا ﻟﻪ رۆژی دوای ﺑاڵوﺑﻮﻧﻪوهی ﺋﻪم ﺑﺎﻧﮕﻪوازهوه دهﺳﺘﭙێﺪهﻛﺎت ،ﭼﻮﻧﻜﻪ ﭘﺎش ﺗﻪواوﺑﻮوﻧﯽ ﺋﻪم ﻣﺎوهﯾﻪ ﺗێﺒﯿﻨﻪراﯾﻪﺗﯽ ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎﻧﻮوﺑﻪرهی ﺷﺎرﺑﺎژێﺮ زﻧﺠﯿﺮهی ﻧﺎوﺑﺮاو ﺗﯚﻣﺎردهﻛﺎت ﺑﻪﭘێﯽ ﺑﺮﯾﺎری ﻧﺎوﺑﺮاو ﺋﻪﮔﻪر ﻫﯿﭻ ﺋﺎﮔﺎدارﻛﺮدﻧﻪوهﯾﻪك ﻟﻪدادﮔﺎوه ﻧﻪﺑﻮو ﺑﻪ ﭘێﺸﻜﻪﺷﻜﺮدﻧﯽ ﺳﻜﺎاڵ.
دادوهر ﻛﺎﻣﻪران ﺣﺴﻦ ﻓﺮج
ﻫﯿـﻮا ﻣﺤـﻤـﺪ ﺟـﻼل ﺗێﺒﯿﻨﻪراﯾﻪﺗﯽ ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎﻧﻮوﺑﻪرهی ﺷﺎرﺑﺎژێﺮ
ﻫﯿـﻮا ﻣﺤـﻤـﺪ ﺟـﻼل ﺗێﺒﯿﻨﻪراﯾﻪﺗﯽ ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدﻧﯽ ﺧﺎﻧﻮوﺑﻪرهی ﺷﺎرﺑﺎژێﺮ
ژﻣﺎره/٦٥ :ب٢٠١٤/ ﺑﻪروار٢٠١٤/٤/٢ :
دادﮔﺎی ﺑﻪراﯾﯽ ﻟﻪﭘﺸﺪهر
ژﻣﺎره/١٤٨/ب٢٠١٤/ ﺑﻪروار٢٠١٤/٤/١٠/
ﺋﺎﮔﺎﻧﺎﻣﻪ اﳌﺴﺘﻤﻠﻚ /ﺳﻪرۆﻛﯽ ﺷﺎرهواﻧﯽ ﻗﻪاڵدزێ /وێڕای ﻛﺎرهﻛﻪی اﳌﺴﺘﻤﻠﻚ ﻣﻨﻬﻢ /ﻣﯿﺮاﺗﮕﺮاﻧﯽ ﺧﻮاﻟێﺤﯚﺷﺒﻮو )ﻣﺤﻤﺪ ﻣﻮﻟﻮد ﻋﻠﯽ ( ﺑﯚ /ﻛﻮڕی ﺧﻮاﻟێﺨﯚﺷﺒﻮو)ﻛﺎوه ﻣﺤﻤﺪ ﻣﻮﻟﻮد( ﭘێﺸﱰ داﻧﯿﺸﺘﻮی ﻗﻪاڵدزێ ﮔﻪڕهﻛﯽ ﺧﺎﻧﻘﺎ ﺑﻮوﯾﺖ ﺑﻪاڵم ﻟﻪ ﺋێﺴﺘﺎدا ﺷﻮێﻨﯽ ﻧﯿﺸﺘﻪﺟێ ﺑﻮوﻧﺖ ﻧﺎدﯾﺎره٠ اﳌﺴﺘﻤﻠﻚ )ﺳﻪرۆﻛﯽ ﺷﺎرهواﻧﯽ ﻗﻪاڵدزێ /وێﺮاِی ﻛﺎرهﻛﻪی( داوای ژﻣﺎره)/١٤٨ب (٢٠١٤/ﻟﻪﺳﻪرت ﺗﯚﻣﺎرﻛﺮدووﯾﺖ داوای اﺳﺘﻤﻠﻼك ﻛﺮدﻧﯽ ﻣﻮڵﻜﯽ ژﻣﺎره) (١٦٠٠ی ﻛﻪرﺗﯽ ﻗﻪاڵدزێ دهﻛﺎت ,ﻟﻪﺑﻪرﺋﻪوهی ﺷﻮێﻨﯽ ﻧﯿﺸﺘﻪﺟێ ﺑﻮوﻧﺖ ﻧﺎدﯾﺎره دادﮔﺎ ﺑڕﯾﺎری دا ﺑﻪ ﺋﺎﮔﺎدارﻛﺮدﻧﻪوهت ﻟﻪڕێﮕﺎی دوو ڕۆژﻧﺎﻣﻪی ڕۆژاﻧﻪی ﻧﺎوﺧﯚﯾﯿﻪوه ﺑﯚ ڕۆژی دادﺑﯿﻨﯽ )(٢٠١٤/٥/٢٢ ﺋﻪﮔﻪرﺧﯚﺗﺎن ﯾﺎن ﺑﺮﯾﻜﺎری ﯾﺎﺳﺎﯾﯽ ﻟﻪﺑﺮی ﺧﯚﺗﺎن ﺋﺎﻣﺎدهﻧﻪﺑێﺖ ﻟﻪڕۆژی دﯾﺎرﯾﻜﺮاوﺑﯚ دادﺑﯿﻨﯽ ﺋﻪوا دادﮔﺎ دادﺑﯿﻨﯽ ﻟﻪداواﻛﻪدا ﺑﻪﺑێ ﺋﺎﻣﺎدهﺑﻮوﻧﺘﺎن ﺋﻪﻧﺠﺎم دهدات ﺑﻪﭘێ ی ﯾﺎﺳﺎ ٠ دادوهر ﺟﺒﺎر رﺿﺎ اﺣﻤﺪ
وﻧﺒﻮون
*ﭘێﻨﺎﺳێﻜﯽ ﺑﺎری ﺷﺎرﺳﺘﺎﻧﯽ ﺑﻪ ﻧﺎوی ) ﺧﻠﯿﻞ اﺣﻤﺪ ﺻﺎﻟﺢ( وﻧﺒﻮوه ،ﻫﻪرﻛﻪﺳێﻚ دۆزﯾﻪوه ﺑﯿﮕﻪڕێﻨێﺘﻪوه ﺷﻮێﻨﯽ دهرﭼﻮوﻧﯽ . *ﭘێﻨﺎﺳێﻜﯽ ﺑﺎری ﺷﺎرﺳﺘﺎﻧﯽ ﺑﻪ ﻧﺎوی ) ﻫﺎدی اﺣﻤﺪ ﯾﺎدﮔﺎر( وﻧﺒﻮوه ،ﻫﻪرﻛﻪﺳێﻚ دۆزﯾﻪوه ﺑﯿﮕﻪڕێﻨێﺘﻪوه ﺷﻮێﻨﯽ دهرﭼﻮوﻧﯽ .
ﺧﺎوەﻧﯽ ﺋﯿﻤﺘﯿﺎز: ﻛﯚﻣﭙﺎﻧﯿﺎی ﺳﻮﻟﯽ ﺗێﻠﯿﮕﺮاف
847
3207084
3207085
ﺳەرۆﮐﯽ ﺋەﻧﺠﻮﻣەﻧﯽ ﺑەڕێﻮەﺑﺮدن: ﺋﯿﺪرﯾﺲ ﻋﻮﻣەر
yarinews@yahoo.com
0770 862 6364 reklam@yarynet.com info@yarynet.com
ﺷﺎﻛﯿﺮای ﺧﯚﺷەوﯾﺴﺘﯽ ﺟﯿﺮارد ﭘﯿﻜێﯽ ﺋﯿﺴﭙﺎﻧﯽو ﺑەرﮔﺮﯾﻜﺎری ﯾﺎﻧەی ﺑەرﺷەﻟﯚﻧەی ﻫەﻣﺎن واڵت، ﮔﯚراﻧﯽ ﺑﯚ ﻛﭽەﻛەی ﺳﯿﺴﻚ ﻓﺎﺑﺮﯾﮕﺎس دەڵێﺖ. رۆژﻧﺎﻣەی ﺳﭙﯚرﺗﯽ ﻛەﺗەﻟﯚﻧﯽ ﺑاڵوﯾﻜﺮدەوە ﻛە ﺳﯿﺴﻚ ﻓﺎﺑﺮﯾﮕﺎﺳﯽ ﺋەﺳﺘێﺮەی ﯾﺎﻧەی ﭬﺎﻧﯿﺴﺎ ﻟﯚرﻧﺰۆی ﻫﺎوﺳەری ﻛﺎرﻟﯿﺲ ﭘﻮﯾﯚڵﯽ ﺑەرﮔﺮﯾﻜﺎری ﺑەرﺷەﻟﯚﻧەی واڵﺗەﻛەﯾﺎن ﺋﺎﻫەﻧﮕێﻜﯽ ﮔەورەی ﭘێﻜﺮاوی ﯾﺎﻧەی ﺑەرﺷەﻟﯚﻧەی ﺋﯿﺴﭙﺎﻧﯽ ،ﺗﻮڕەﯾەو ﻫەﺳﺖ ﺑﯚ ﻟﯿﺎی ﻛﭽﯽ ﺳﺎزﻛﺮدووەو ﭼەﻧﺪﯾﻦ ﻛەﺳﺎﯾەﺗﯽ ﺑەﺑێﺰاری دەﻛﺎت. ﺑﺎﻧﮕﻬێﺸﺘﻜﺮدووە. ﻟەﭘەﯾﺠە ﺗﺎﯾﺒەﺗەﻛەی ﺧﯚی ﻟەﺗﯚڕی ﻛﯚﻣەاڵﯾەﺗﯽ ﺗﻮﯾﺘەر، ﺑەﭘێﯽ ﺳەرﭼﺎوەﻛە ،ﺋﺎﻫەﻧﮕەﻛە ﺑەﺑﯚﻧەی ﭬﺎﻧﯿﺴﺎ ﻟﯚرﻧﺰۆی ﻫﺎوﺳەری ﭘﻮﯾﯚڵﯽ ﺋﯿﺴﭙﺎﻧﯽ ،وێﻨەﯾەﻛﯽ ﺧﯚی ﺳﺎڵێﻚ ﺗێﭙەڕﺑﻮون ﻟەﺗەﻣەﻧﯽ ﻟﯿﺎ ﺳﺎزﻛﺮاوەو ﺑاڵوﻛﺮدۆﺗەوە ﻛە ﺗﻮڕەﯾﯽو ﺑێﺰاری ﺑەروﺧﺴﺎرﯾﯿەوە دﯾﺎرە. ﻓﺎﺑﺮﯾﮕﺎسو داﻧێﻼی ﺧﯚﺷەوﯾﺴﺘﯽ ﻫەرﯾەﻛە ﻧﺎوﺑﺮاو ﻟەﮔەڵ وێﻨەﻛەدا ﺗێﻜﺴﺘێﻜﯽ ﻧﻮﺳﯿﻮە ﻛە دەرﺑڕی ﻧﺎﺧﯽ ﻟە ﻟﯿﯚﻧێﻞ ﻣﯿﺴﯽو ﺋەﻧﺘﯚﻧێﻼی ﻫﺎوﺳەریو ﺗﻮڕەﯾﯿەﺗﯽ ﺑەﻫﯚی ﺋەوەی ﯾﺎﻧەی ﺑەرﺷەﻟﯚﻧە ﻟەﺧﻮﻟﯽ ﯾﺎﻧە ﭘﯿﻜێو ﺷﺎﻛﯿﺮای ﻫﺎوﺳەریو ﭼﺎﭬﯽو ﻧﯚرﯾﺎی ﭘﺎڵەواﻧەﻛﺎن ﻛﺮاوەﺗەوە دەرەوە. ﻫﺎوﺳەریو ﺑﯚﺳﻜێﺘﺲو ﻣﺎرﺗﻨﯽ ﻫﺎوﺳەری ﭬﺎﻧﯿﺴﺎ ﻟەوێﻨەﻛەدا روﺧﺴﺎری ﺧﯚی ﺗێﻜﺪاوەو ﻟەﺗێﻜﺴﺘەﻛەﺷﺪا ﺑﺎﻧﮕﻬێﺸﺘﻜﺮدووە. دەڵێﺖ "ﺋێﻤە ﭘﺎڵەواﻧﯿﻦ ،ﻧﺎﺑێﺖ ﺑﻜﺮێﯿﻨە دەرەوە ،ﻧەﺧێﺮ ﻧەﺧێﺮ ﻟەو ﺋﺎﻫەﻧﮕەدا ﭼەﻧﺪﯾﻦ ﮔﯚراﻧﯽ ﺑﯚ ﻟﯿﺎی ﻛﭽﯽ ."....رۆژﻧﺎﻣەی ﺳﭙﯚرﺗﯽ ﻛەﺗەﻟﯚﻧﯽ ﺑاڵوﯾﻜﺮدەوە ﻛە ﭬﺎﻧﯿﺴﺎ ﻓﺎﺑﺮﯾﮕﺎس ﭘێﺸﻜەﺷﻜﺮاوەو ﺑەﺷێﻜﯽ زۆری دەﯾەوێﺖ ﺑﯿﺴەﳌێﻨێﺖ ﻧەﺑﻮوﻧﯽ ﭘﻮﯾﯚڵﯽ ﻫﺎوﺳەرﯾﯽ ﻫﯚﻛﺎری ﻛﺮاﻧە ﮔﯚراﻧﯿﯿەﻛﺎﻧﯿﺶ ﻟەﻻﯾەن ﺷﺎﻛﯿﺮاوە وﺗﺮاوﻧەﺗەوە. دەرەوەی ﯾﺎﻧەی ﺑەرﺷەﻟﯚﻧەﯾە ﻟەﺧﻮﻟﯽ ﯾﺎﻧە ﭘﺎڵەواﻧەﻛﺎﻧﯽ ﺋەوروﭘﺎ.
ﻛﯚﻟﯚ ﺗﯚرێﯽ ﺑەرﮔﺮﯾﻜﺎری ﯾﺎﻧەی ﻟﯿﭭەرﭘﻮﻟﯽ ﺋﯿﻨﮕﻠﯿﺰی ﺑﻮوە ﮔﯚراﻧﯿﺒێﮋو ﯾەﻛەﻣﯿﻦ ﮔﯚراﻧﯿﺸﯽ ﺑەﺳەر ﺧﯚﯾﺪا وت. ﻟەﻛەﻧﺎڵﯽ رێﺪﻣێﻦ ﺗﯿﭭﯽ ،ﻛﯚﻟﯚ ﺗﯚرێﯽ ﺑەرﮔﺮﯾﻜﺎری ﯾﺎﻧەی ﻟﯿﭭەرﭘﻮﻟﯽ ﺋﯿﻨﮕﻠﯿﺰی ﮔﯚراﻧﯿﯿەﻛﯽ ﭘێﺸﻜەﺷﻜﺮد ﻛە ﺑەﺳەر ﺧﯚﯾﺪا ﺑﻮو. ﺑەﭘێﯽ ﻫەواڵێﻜﯽ رۆژﻧﺎﻣەی دەﯾﻠﯽ ﻣەﯾﻠﯽ ﺑەرﯾﺘﺎﻧﯽ ،ﺗﯚرێ ﭘێﺶ ﺋەﻧﺠﺎﻣﺪاﻧﯽ ﯾﺎرﯾﯿەﻛەﯾﺎن ﺑەراﻣﺒەر
ﻣﺎﻧﭽﺴﺘەر ﺳﯿﺘﯽ ،ﺑەﺷﺪاری ﯾەﻛێﻚ ﻟەﺑەرﻧﺎﻣەﻛﺎﻧﯽ ﻛﺮدووەو ﺑەﮔﯚراﻧﯽ )ﻛﯚﻟﯚ ﻛﯚﻟﯚ( ﺑەﺷﺪارﯾﻜﺮدووەو ﯾﺎﻧەﻛەﺷﯽ ﺟەﻣﺎوەری دەﺳﺘﺨﯚﺷﯿﺎن ﻟێﻜﺮدووە. ﺋەو ﮔﯚاﻧﯿﯿەی ﻛﯚﻟﯚ ﭘێﺸﻜەﺷﯿﻜﺮد، ﺑەﻧﺎوی ﺧﯚﯾەوە ﺑﻮو ﺑﯚﯾە ﭘێﺸﻜەﺷﻜﺎرە ﭘێﻜەﻧﯿﻨێﻜﯽ زۆری ﺑەو ﯾﺎرﯾﺰاﻧە ﻫﺎتو ﮔﯚراﻧﯿﯿەﻛەی ﺗﯚرێﺶ درێﮋەی ﻧەﻛێﺸﺎ.
REKLAM