تراکتەکانی تایبەت بە 10ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان

Page 1

‫لە ڕۆژی ‪١٠‬ی خاکەلێوە‪ ،‬ڕۆژی لەداردرانی پێشەوا و قازییەکانی‬ ‫دیکەدا‪ ،‬یادی هەموو شەهیدانی کوردستان بەرز ڕادەگرین‪.‬‬

‫باشترین پاداش بۆ شەهیدان‪،‬‬ ‫درێژەدانی ڕێگایانە‪.‬‬ ‫یادو ناوی شەهیدانی کوردستان‪،‬‬ ‫بە درێژەدانی ڕێگاکەیان بەرز ڕادەگرین‪.‬‬ ‫"گەلێک ئازادیی بوێ دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش بدا‪ ،‬هیچ‬ ‫میللەتێک بەبێ زەحمەت و تێکۆشان‪ ،‬بەبێ بەخت کردنی رۆڵە‬ ‫بەنرخەکانی خۆی بە ئازادی نەگەییشتوە‪ ".‬ڕێبەری شەهید د‪.‬قاسملوو‬

‫پێشەنگ بوونی ڕێبەران و بەرپرسان لە گیانبەخشین لە‬ ‫پێناوی ئامانجە بەرزەکانی گەل و نیشتمان دا‪،‬‬ ‫نەریتی حیزبی دیموکراتی کوردستانە‪.‬‬


‫"ئێمە لە رۆژی شەهیدبوونی شەهیدەکانمان‪ ،‬لە بیرەوەریی شەهیدانمان لە مێژە بڕیارمان داوە ناگرین‪،‬‬ ‫لەمێژە بڕیارمان داوە کە تەنیا کارێک دەتوانین بکەین و لەبەرچاو و لە بیری شەهیدانمان شەرمەزار‬ ‫نەبین ئەوەیە کە "رێگای ئەوان بەر نەدەین"‪ ،‬وەک ئەوان تا سەر ئەو رێگایە بڕۆین‪ .‬لە هیچ تەنگ و‬ ‫چەڵەمەیەک نەترسێین و لە هیچ سەختییەک نەکشێینەوە‪".‬‬

‫ڕێبەری شەهید د‪.‬قاسملوو‬

‫‪١٠‬ی خاکەلێوە(ڕۆژی شەهیدانی کوردستان)‪ ،‬بۆنەیەکە بۆ‬ ‫نوێکردنەوەی پەیمانی وەفاداری لە گەڵ پێشەوا قازی‬ ‫محەممەد و هەموو شەهیدانی کوردستان‪.‬‬ ‫‪١٠‬ی خاکەلێوە(ڕۆژی شەهیدانی کوردستان)‪ ،‬بۆنەیەکە بۆ چوونە سەر گڵکۆی‬ ‫شەهیدان و ئاوڕدانەوە لە بنەماڵە سەربەرزەکانیان‪ .‬دەرفەتێکە بۆ ڕێزگرتن‬ ‫لە هەموو ئەو مرۆڤانەی بە نرخترین سەرمایەی ژیانیان‪ ،‬لە پێناوی نەتەوە و‬ ‫نیشتمانی خۆیان دا بەخشیوە‪.‬‬

‫‪ ١٠‬خاکەلێوە ئەم ڕۆژەیە کە ڕوو دەکەینە شەهیدەکانمان و پێیان دەڵێین بە ئاسوودەیی‬ ‫سەر بنێنەوە‪ .‬چونکە بە دڵنیاییەوە بە ئامانجەکانتان کە رزگاریی کوردستان و نەتەوەی‬ ‫کورد لە داگیرکراوی و بندەستییە‪ ،‬وەفادار دەمێنینەوە و هەتا وەدیهێنانی ئامانجە‬ ‫بەرزەکانتان‪،‬لە تێکۆشان و خەبات سارد نابینەوە‪.‬‬

‫کاروانی دوورو درێژی شەهیدانی کوردستان‪ ،‬جۆراوجۆریی‬ ‫سروشتی ڕەنگاوڕەنگ و فرەالیەنبوونی خەباتی ئازادیخوازیی‬ ‫گەلی کورد لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان دەسەلمێنن‪.‬‬


‫حیزبی دیموکراتی کوردستان کە زۆرترین پشکی لە کاروانی شەهیدانی کوردستاندا هەیە‪،‬‬ ‫گیانبەختکردوانی هەموو هێزە خەباتکارەکان و هەر کەسێک بە هەر بیروباوەڕێک‪،‬ژیان وگیانی‬ ‫خۆی لە خەبات لە پێناوی حەقخوازی و داواکردنی ماف و ئازادییەکانی نەتەوەکەیدا‬ ‫بەخشیوە‪ ،‬وەک بەشێک لەو کاروانە سەیر دەکا و ڕێزیان بۆ دادەنێ‪.‬‬

‫ساڵو لە سەرکۆماری شەهیدی کوردستان و پێشەوای‬ ‫شەهیدی حیزبی دیموکراتی کوردستان قازی محەمەد‪،‬‬ ‫سەرقافڵەی شەهیدانی کوردستان‬ ‫هاوکاری لە گەڵ دامودەزگا دژی گەلی وسەرکوتکەرەکانی ڕیژیمی‬ ‫کۆماری ئیسالمیی ئێران‪ ،‬خەیانەتە بە خوێنی شەهیدانی‬ ‫بزووتنەوەی ئازادیخوازی لە کوردستان‬

‫ساڵو لە ‪ ٣‬ڕێبەری شەهیدی حیزبی دیموکراتی کوردستان‬

‫قازی‪ ،‬قاسملوو و شەڕەفکەندی‬ ‫شەهیدەکان مایەی سەربەرزی و شانازیمانن چونکە بە فیداکاریی‬ ‫ئەوان ئااڵی خەبات لە پێناوی ئامانجەکانی نەتەوەکەمان لە دەستی‬ ‫حیزبی دیموکراتی کوردستاندا بە شەکاوەیی ماوەتەوە‪.‬‬


‫پێشەوا قازی محەممەد بە داکۆکییە پڕشانازییەکەی لە مافەکانی نەتەوەکەی و‬ ‫بە چوونی سەربەرزانەی بۆ سەر داری بێداد‪ ،‬هەر وەها بە وتە مێژووییەکەی لە‬ ‫دواساتەکانی ژیانیدا‪ ،‬ناوێکی هەتاهەتایی و ڕێگایەکی بێکۆتایی بۆ خۆی‬ ‫ڕەنگڕێژ کرد‪.‬‬

‫الوانی کوردستان‪ ،‬ناهێڵن سەنگەری شەهیدەکان‬ ‫چۆل بێ و ڕێگاکەیان بێ ڕێبوار بمێنێتەوە‪.‬‬ ‫‪١٠‬ی خاکەلێوە لە هەموو ڕۆژەکانی ساڵ بۆ ناودێرکردن بە ڕۆژی شەهیدانی‬ ‫کوردستان گونجاوترە‪،‬چونکە خاوەنی بەرزترین پلە و پایەی فەرمی و سیاسی و‬ ‫نەتەوەیی کورد‪ ،‬واتە سەرکۆماری کوردستان‪ ،‬لەم ڕۆژەدا شەهید کراوە‪.‬‬

‫بە فیڕۆنەچوونی خوێنی شەهیدان و وەدیهاتنی ئاواتەکانیان‬ ‫لە گرەوی دریژەدانی ڕێگاکەیان و یەکگرتوویی و‬ ‫هاوخەباتیی هیزە خەباتکارەکانی کوردستاندایە‪.‬‬

‫بە خەبات و تێکۆشان هەتا دابینکردنی مافەرەواکانی‬ ‫نەتەوەی کورد‪ ،‬دەتوانین گیانی شەهیدانمان شاد بکەین‪.‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.