ئێران دەڵێ مەیلی وتووێژمان هەیە ،بەاڵم!
ژمارە ٧٥٠
www.kurdistanukurd.com
سێشەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢١ _ ١٣٩٨ی مای ٢٠١٩
دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموکراتیکی فیدراڵ‌دا
حەسەن ڕووحانی ،سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران دەڵێ حەزمان لە دانوستانە ،بەاڵم لە ئێستادا بەرگریمان پێ باشترە .سەرکۆماری ئێران ڕایگەیاندوە کە وتووێژمان پێ باشە ،بەاڵم لە ئێستادا ناتوانین ئەم ڕێیە بگرینە بەر. حەسەن ڕووحانی ئیدیعای کردوە کە لە دواسەفەری بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێنج کەس لە ڕێبەرانی ناوداری دنیا هاتوونە نێوانیان بۆوەی لەگەڵ سەرکۆماری ئەمریکا وتووێژ بکەن؛ هەروەها ساڵی ڕابردووش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا 8جار داوای دانوستان و وتووێژی لەگەڵ ئێران کردوە. ئەو قسانەی ڕووحانی لە کاتێکدایە کە ئەمریکا هێزی سەربازیی خۆی لە ناوچەدا پەرە پێداوە و پتر لە هەموو کاتێک ئەگەری شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان ئەم دوو واڵتەدا لەئارا دایە.
چل ساڵه کۆماری ئیسالمی له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێمه له شه‌ڕ دایه سەروتار
دانپێدانانێکی دره‌نگ وه‌خت به «گوناح»
ئاسۆ حه‌س هن‌زاده له‌کاتێکدا که جموجۆڵی نیزامیی ئه‌مریکا له که‌نداو هه‌ر دێت و زیاتر ده‌بێ و ده‌نگی ده‌هــۆڵــی شــه‌ڕ تا ڕاده‌یـ ـه‌ک ده‌بیسترێ، له چه‌ند ڕۆژی ڕابـــردوودا قسه‌یه‌کیش له به‌ستێنی سیاسه‌تی نێوخۆی ئێران‌دا سـه‌رنــجـه‌کــانــی بــۆ الی خــۆی راکێشا. به‌پێی راپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه‌کان ،محه‌ممه‌دی خــاتــه‌مــی ســـه‌رکـــۆمـــاری پــێــشــووتــری ئێران ،له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شــــووڕای شـــاری تــارانــدا فیدرالیزمی ب ــه گــونــجــاوتــریــن ش ــێ ــوه‌ی حــکــومـه‌ت و ب ـه‌ڕێــوه‌بــردنــی واڵت لـه‌قـه‌ڵـه‌م داوه. پێش هـه‌مــوو شتێک ده‌بــێ بڵێین له غـه‌یــری ئـــه‌وه‌دا کــه ئه‌ستێره‌ی به‌ختی خاته‌می جارێکی دیکه بدره‌وشێننه‌وه، ن ــاوب ــراو ئــیــدی لــه م ـه‌یــدانــی هاوکێش ه نــێــوخــۆیــی ـه‌کــانــی سیستمی کــۆمــاری ئیسالمی‌دا عونسورێکی کاریگه‌ر نییه، ئه‌وه جیا له‌وه که ئه‌و کاته‌ش که له‌سه‌ر کورسی بوو ،ئه‌و نه‌خشه‌ی که هێندێک که‌س چاوه‌ڕوانییان لێی هه‌بوو ،نه‌گێڕا. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ،کارنامه‌ی نه‌رێنیی کۆماری ئیسالمی له بــواری ڕێفۆرم و زه‌رفیه‌تسازیی ڕاسته‌قینه‌دا و هه‌روه‌ها دۆخی له‌رزۆکی رێژیم له ئێستادا هیچیان بۆ ئه‌وه نابن که لێدوانی له‌م جۆره به جیددی بگرین .سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ،له‌به‌ر ئه‌وه که حیزبی دێموکڕات وێڕای خه‌بات بۆ ڕووخانی کۆماری ئیسالمی ،هه‌میشه پێی باشتر بــووه کێشه و مه‌سه‌له‌کان لـ ـه ڕێ ــگ ــای ســیــاســی و بــنــیــاتــن ـه‌ره‌وه چاره‌سه‌ر بن ،هه‌روه‌ها چونکه حیزبی ئێمه و زۆربــه‌ی ه ـه‌ره زۆری الی ـه‌ن و بژارده‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌کانی ئێران خــوازیــاری فیدرالیزمن ،لــێــره‌دا ئاماژه به چه‌ند خاڵێک به پێویست ده‌زانــرێ. ئه‌گه‌ر قبووڵمان بێ که هزر و گوتار خــاڵــی ده‌ســتــپــێــکــی هـ ـه‌ر جـــۆره ک ــردار و مێتۆدێک لــه به‌ستێنی ســیــاسـه‌ت و حکومه‌ت دایه ،ئه‌وکات ه ده‌بێ پێشوازی له هه‌ر جۆره تابووشکێنییه‌ک له بواری ئـه‌و ئامانج و چه‌مکانه‌دا بکه‌ین که بۆ وه‌دیهێنانیان تێ ده‌کۆشین ،به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر تابووشکێنی و پێداچوونه‌وه‌که له الیه‌ن که‌سانێكه‌وه بێ که ته‌واوی ژیانیان بــۆ دژای ـه‌تــیــی ئــه‌م چـه‌مــکــانــه ت ـه‌رخــان کــردوه .س ـه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ،ده‌مه‌ساتێک دێ که پێویسته به وردبینی و جیدیه‌تی زۆرتره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه بکه‌ین که بۆ ژیــان و ئاینده‌ی گ ـه‌الن گرینگن. ل٢
کۆماری ئیسالمی چی بە دەستەوە ماوە؟ ()٢
ئەو کاتانەی دەمامکەکان ال دەدرێن ()٣
د .ئاسۆ حەسەن‌زادە ،جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی «کوردستان» ڕایگەیاند :ئێمه هیچ حکوومه‌تێکی بێگانه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی نیزامی له ئێران ده‌عوه‌ت ناکه‌ین .ئه‌وه ئه‌رکی ئێمه و باقیی خه‌ڵکی ئێرانه که کۆتایی ب ه ده‌سه‌اڵتی کۆماری ئیسالمی بێنین و لە بنه‌ڕه‌ت ڕا ئه‌وه کاری ئێمه نییه که ڕێژیمی کۆماری ئیسالمی ل ه مه‌ترسیی له‌نێوچوون ڕزگار بکه‌ین. وتەبێژی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
گوتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئێمه ته‌رجیح ده‌ده‌ین هه‌ر جۆره ئاڵوگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی له ئێران‌دا له ڕێگای سیاسی و ئاشتیخوازانه و له‌سه‌ر ده‌ستی خه‌ڵک و گه‌النی ئێرانه‌وه ڕوو بدا ،به‌اڵم ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێژیمه هاته سه‌ر ئه‌وه که له ئه‌نجامی هێرش و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کیدا بڕووخێ ،ئێمه بۆ ئه‌و ڕێژیمه ناگرین. ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات گوتی :ئێستاش ئه‌وله‌وییه‌تی ده‌سه‌اڵته ده‌ره‌کییه‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا دێموکراسی و مافی مرۆڤ و مافی پێکهاته‌کانی نێو ئێران نییه.
40کۆڵبەری دیکەش کوژران و بریندار بوون
لەمساڵدا ڕۆژ نەبووە کەسیان نەگرتبێ
لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 40کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون. هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسالمی لەم ساڵدا النیکەم 40کۆڵبەر و کاسبکاری خەڵکی ناوچەکانی پاوە ،مەریوان ،سەردەشت ،خۆی ،چاڵدران ،پیرانشار، سەقز ،شنۆ ،سۆماوبرادۆست ،جوانڕۆ ،سەڵماس و ورمێ داوەتە بەر دەستڕێژ .لەوەندە کەسە 16کەسیان گیانیان لە دەست داوە و 24کەسیش بریندار بوون. بەپێی ئامارەکان پارەکەش 242کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ ،تەقینەوەی مین ،بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەاڵتن لە سەرما گیانیان لەدەست داوە و بریندار ببوون .لەو 242قوربانییەی ئەمساڵ 80کەسیان کوژراون و گیانیان لەدەست داوە ،هەروەها 162کەسیش بریندار بوون.
لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا النیکەم 65 کەس لە کوردستان بە تۆمەتی چاالکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسالمی گیراون ،بەوەش ڕۆژ نەبووە لە کوردستان کەسێک لە سۆنگەی ئازادیخوازی و نافەرمانیی مەدەنییەوە نەگیرێ. لەو 65کەسەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گیراون، النیکەم 15کەسیان لە دادگایی ناعاداڵنەدا سزای قورسی لە شەش مانگ 5 ،ساڵ و هەتا 20ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە. شایانی باسە ساڵی ڕابردووش 641کەس بەتۆمەتی چاالکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسالمی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیران .لەو 641کەسە، النیکەم 165کەسیان دادگایی و سزای لە شەش مانگ تا سزای درێژخایەنی 30ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاو سێ بەندکراوی کوردیش لەژێر ئەشکەنجە و لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا گیانیان لێ ئەستێندرا.
ناو گۆڕینی فەرماندەرانی سەرەوەی سپای پاسداران بۆ کام مەرام؟ ()4
سنووربەندییەكانی سۆسیالیزمی دێموكراتیك ()5
کورد ،حیزبی دێموکرات و ئەنترناسیوناڵ سۆسیالیست ()7
مۆدێلی گرامشیانەی نەتەوەسازی ()9