لە واڵتێکدا کە پارێزەر لەسەر مافویستی سزای 30ساڵ حەبسی دەدرێتێ!
ژمارە ٧٥١
www.kurdistanukurd.com
چوارشەممە ١٥ی جۆزەردانی ٥ _ ١٣٩٨ی ژوئەنی ٢٠١٩
دامهزرانی کۆماری کوردستان له چوارچێوهی ئێرانێکی دێموکراتیکی فیدراڵدا
دەزگای «داد»ی کۆماری ئیسالمی سزای 30ساڵ زیندان و لێدانی 111قامچیی بەسەر «ئەمیرساالر داوودی»دا سەپاندوە .ناوبراو پارێزەری دادگایە و بە تۆمەتی «بانگەشە دژی نیزام» لە ڕێگای کردنەوەی کاناڵێکی تێلێگرامی ئەم سزا قورسەی بۆ بڕاوەتەوە. ڕێکخراوی نێونەتەوەیی لێخۆشبوون دەڵێ ئەم بڕیارە غەدر و تاوانێکی گەورەیە و ئەمیرساالر تەنیا باجی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ دەدا .ئەم ڕێکخراوەیە دەڵێ کردنەوەی کاناڵی تێلێگرامی بۆ گەیاندنی هەواڵ و زانیاریی پێوەندیدار بە زیندانیانی سیاسی و ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ تاوان نییە و ئەمە یەکەمجار نییە لە ئێران کەسانی پارێزەر لە هیچ و خۆڕا دەگیرێن ئەمنستی ئینترناشناڵ دەڵێ کۆمەڵگەی جیهانی و یەکیەتیی ئورووپا دەبێ گوشار بخەنە سەر ئێران بۆ ئەوەی ئەم پارێزەرە لە زووترین کاتدا و بێ هیچ شەرت و مەرجێک ئازاد بکا.
ڕێژیم ٤٠ساڵە خەڵک و واڵتی کردووەتە سپەری بەاڵ سەروتار
ئەرکی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسالمی لە ئەگەری شەڕ یا وتووێژدا
دیمانەی «کوردستان» لەگەڵ سکرتێری گشتیی حیزب
کەماڵ کەریمی
بــەردەوامــیــی هەڕەشەکانی ئەمریکا و درێــــژەی تــەحــریــمــەکــان و فــشــاری دیپلۆماسیی زیــاتــر بــۆ س ــەر ئــێــران، هەتا ئیستاش تۆپی یەکالییکردنەوەی کێشەکانی لە مەیدانی ئێراندا ڕاگرتوە. بەمجۆرە کــۆمــاری ئیسالمی لــە سەر دووڕێیانی شەڕ یا وتووێژدا ماوەتەوە و چـــاوەڕوانـــی ه ــەر گــۆڕانــکــاریــیــەکــە لــە ئــەمــریــکــا یــا لــە ئــاســتــی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا کە لەو دۆخە ڕزگاری بکا. گۆڕانکارییەکانی مانگەکانی ڕابردوو بۆ کۆماری ئیسالمی دڵخۆشکەر نەبوون. ئەگەرچی دۆنــاڵــد تڕامپ لە ژێستێکی دیپلۆماسیدا نەرمییەکی بەرامبەر بە ڕێبەرانی کۆماری ئیسالمی نواند ،بەاڵم سیاسەتی کۆشکی سپی بۆ بەکارهێنانی هەرچی زیاتری فشار بۆ ســەر ئێران لە قسە و کارەکانی وەزیــری دەرەوە و ڕاوێـــژکـــاری ئــاســایــشــی نــەتــەوەیــی ئەمریکادا گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتوە. هەرچەند ئەمە وەک جیاوازیی بۆچوونی ئەوان لەگەڵ سەرۆککۆمار باس دەکرێ، بەاڵم دەکرێ تاکتیکێک بێ لە سیاسەتی ئــاشــکــرایــانــدا .هــەوڵــەکــانــی وەزیــــری دەرەوەی ئــەو واڵتـــە بــۆ ڕازیــکــردنــی هاوبەشە ئورووپاییەکانیان بۆ فشار خستنەسەر ئێران ،چەند کۆبوونەوەی ڕێبەرانی واڵتانی ئیسالمی و عەرەبی لە عەرەبستانی سعوودی و داواکارییان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ فشارخستنە ســــەر ئـــێـــران بـــو کـــورتـــکـــردنـــەوەی دەســتــی ئــێــران لــە دەســـتـــێـــوەردان و ب ــاوک ــردن ــەوەی نــائــەمــنــی لــە واڵتــانــی ناوچە و زۆر هەنگاوی دیکە کۆماری ئیسالمی ئێرانی تووشی تەنگەژەیەکی زۆر گـــەورە کــردۆتــەوە .لــەو الشــەوە کۆماری ئیسالمی بۆ خۆدەربازکردن لەو هەلومەرجە سەختەی تووشی هاتوە لە پــاڵ هــەڕەشــەی بەرەنگاربوونەوە، لە هەموو دەرگەیەک دەدا هەتا جارێ لــە ئــاگــری شــەڕ بــــەدوور بــێ .ئــەوەی دیــارە ڕەنگبێ شــەڕ بــژاردەیــەک بێ و هــەر سەرشێتییەک بتوانێ ئاگرەکەی هەاڵیسێنێ بەاڵم هەتا ئێستاش نەبووەتە تەنیا ب ــژاردەی ب ــەردەم هــەر دوو الی کێشەکە. جگە لە شەڕ کە نیگەرانییەکی زۆری الی دەسەاڵتدارانی کۆماری ئیسالمی و دەستوپێوەندەکانیان لە ناوچەدا دروست کردوە... ، ل٢
()٢
ئەو بەاڵیەی دەبێ لە کۆڵ خەڵکی ببتەوە ()٣
کــاک مستەفا م ــەول ــوودی ،سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ «کوردستان» دەڵێ کۆماری ئیسالمی داهاتوویەکی ڕوونی نییە ،چونکی ناڕەزایەتیی نێوخۆیی و فشاری دەرەکــی لە کۆتاییدا ئەو ڕێژیمە بەرەو گۆڕانی بنەڕەتی یان هەڵدێر و نەمان دەبەن. سکرتێری گشتیی حیزب لەسەر ئەم باوەڕەیە کە کۆماری ئیسالمیی ئێران چــوار دەیەیە خەڵک و واڵتــی کردووەتە سپەری بەاڵ و ئەگەر لە کۆتاییدا نەیەوێ بێتە ڕەدایە و بێتوو
بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دابین نەبن ،بژێرەی گۆڕینی ڕێژیمیش دەکرێ بخرێتە ڕۆژەڤەوە. بەڕێزیان دەڵــێ لەم هەلومەرجەدا هێزە سیاسییەکانی کوردستان ئــەوەی دەبــێ بیکەن ،یەکگرتنە و ئــەوەش کە دەبــێ نەیکەن و خــۆی لێ بــەدوور بگرن ،پەڕشوباڵویی ڕیزەکانیانە.
دانوستان پاژێکە لە پازێلی گەمارۆکان ()4
(دەقی ئەم دیمانەیە لە الپەڕەی 2دا بخوێنەوە)
سەردانی شاندێکی ڕێبەریی کۆمەڵە
کۆماری ئیسالمیی ئێران
لە سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان
651میلیون دۆالری دیکەی دا بە حەماس
ڕۆژی شەممە11 ،ی جـــۆزەردان هەیئەتێکی ڕێبەریی کۆمەڵە ،ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە سەرپەرستیی کاک سەید برایم عەلیزادە ،دەبیر ئەوەڵی کۆمەڵە سەردانی سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد و لەگەڵ شاندی حیزب بە سەرپەرستیی کاک مستەفا مەولوودی ،سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات کۆ بوونەوە. دوو الیەن لەم دیدارەدا پاش تاوتوێی بارودۆخی ئێستای ئێران و کوردستان و ئەم گۆڕانکارییانەی بەڕێوەن ،لەسەر ئەگەرەکانی بەردەم بزووتنەوەی کورد و ئامادەکارییەکان بۆ قۆستنەوەی دەرفەتەکان و خۆبەدوورگرتن لە هەڕەشە و مەترسییەکانی سەر بزووتنەوەی سیاسیی کورد ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد. پرسی چۆنیەتیی هــاوکــاریــی مەیدانیی زیــاتــری هێزە کوردییەکان لە بــارودۆخــی ئێستادا باسێکی دیکەی ئەم کۆبوونەوەیە بوو کە دوو الیــەن بەبایەخەوە باسیان لە پێویستیی ژیانەکیی ئەم بابەتە چارەنووسسازە کرد و لەو پێوەندییەدا چەند مژارێکیان هەڵسەنگاند.
کۆماری ئیسالمیی ئێران بەبۆنەی ڕۆژی «قودس» بڕی 651میلیون دۆالری داوەتە بنەماڵەی کوژراوانی حەماس و جیهادی ئیسالمی .ئەو بڕە پارەیە ڕۆژی پێنجشەممە، 9ی جــۆزەردان لە کۆنفڕانسێکدا کە لە شاری غەزە گیرا، دراوەتە بەرپرسانی حەماس و جیهادی ئیسالمی .ئەوانەی ئێران دۆالری بۆ ناردوون ئەو فەلەستینییانەن کە ئەندامێکی بنەماڵەکەیان لە شەڕ لەگەڵ ئیسڕائیلدا لەدەست داوە و لەو ماوەیەدا یارمەتییەکانیان بەهۆی کێشەی نێوان حەماس و دەسەاڵتی خۆبەڕێوەبەریی فەلەستینەوە ڕاگیراوە. لەالیەکی دیکەوە لە کاتێکدا خەڵکی ئێران بەهۆی گوشاری ڕۆژاوا ،گەمارۆ ئابوورییەکان و گەندەڵیی سیستماتیکی حکومەتی لە بارودۆخێکی سەخت و تاقەتپڕووکێندا بەسەر دەبەن ،کۆماری ئیسالمیی ئێران بڕیاری داوە ئەرکی ژیان و بەڕێوەچوونی 1540بنەماڵەی فەلەستینی بگرێتەوە ئەستۆ .یەحیا سینوار ،ڕێبەری گرووپی حەماس لە غەزە ڕایگەیاندوە ڕاستە واڵتانی عەڕەبی المان لێ ناکەنەوە ،بەاڵم خەممان نییە ،چونکی کۆماری ئیسالمیی ئێرانمان لەپشتە.
نیزامی سەرمایەداری و ئابووریی پالنمەند و سێنترالیزە ()5
فیدرالیزمەکەی خاتەمی! ()7
بێتەفاوەتیی كۆمەاڵیەتی هۆكاری بەردەوامیی دۆخی ئارایی ()١٠