لە قەاڵی دێموکرات‌دا ،یادی دامەزارنی کۆماری کوردستان بەرز ڕاگیرا
www.kurdistanukurd.com
ژماره ٧١٩
یەکشەممە ١٥ی بەفرانباری ٤ _ ١٣٩٦ی فیورییەی ٢٠١٨
دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموکراتیکی فیدراڵ‌دا
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی ڕێبەندان بە بۆنە ساڵیادی دامەزرانی یەکەمین کۆماری کوردستان بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بنکەی سەرەکیی دەفتەری سیاسیی حیزب ،ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بەڕێوەچوو. لەو ڕێوڕەسمەدا کاک کەماڵ کەریمی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزب ،پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بەم بۆنەیە خوێندەوە. چەند سروودی پۆلێک لە کچان و کوڕانی دێموکرات ،پەیامی هاوبەشی یەکیەتییەکانی الوان و ژنان و خوێندکاران ،چەند گۆرانییەک بە دەنگی هونەرمەندانی پێشمەرگە و تابڵۆیەک لە هەڵپەرکێی الوانی دیموکرات چەند بڕگەیەکی دیکەی کۆڕیادی 72ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان بوون.
کۆماری کوردستان
بەرهەمی قۆستنەوەی هەلێکی میژوویی و بلیمەتیی پێشەوا بوو سەروتار
لە یادی شۆڕش و بەرەو ڕێبەندانێکی نوێ کەماڵ کەریمی ئەم ڕۆژانــە ئێران لە ساڵیادی شۆڕشی ٢٢ی ڕێــبــەنــدان نــزیــک دەبــێــتــەوە .ساڵی ١٣٥٧گەالنی ئێران لەو ڕۆژەدا و بە دوای زیاتر لە ساڵێک خەباتی ئاشکرای خیابانی و دوای هەاڵتنی حەمە ڕەزا شا ،کۆتای‌یان بــە تەمەنی ڕێژیمێک هێنا کــە لــە مــاوەی پێنج دەیـــەی لــــەدوای یـــەک ،گــوێــی خۆی لە دەرد و ئــازاری ئەو خەڵکە ئاخنیبوو و هــاواری ئازادیخوازانەی ئەوانی بە گرتن و زیــنــدان و ئەشکەنجە وەاڵم دەدایـــەوە. ســەرەڕای بەرنامەکانی شا و دەســت و پێوەندەکانی لــە پێشکەوتنی ئــابــووری و سەنعەتیکردنی واڵت و پەرەسەندنی ئێران لە بواری فێرکاری و تەندروستی و بە گشتی چوونەسەرێی ئاستی ژیانی خەڵک کە تا ڕادەیەک سیمای ئێرانی گۆڕیبوو ،دەسەاڵتی ســەرمــایــەداری بــەســتــراوە بــە دەرەوە و هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی دەسەاڵتی تاکەکەسی کــە خــۆی لــە دەســەاڵتــی ش ــادا دەدیــتــەوە، لــەالیــەک ڕۆژبـــەڕۆژ زیاتر چین و توێژی هــەژار و مــام ناوەندیی کۆمەڵگەی بــەرەو فەقر و نــەداری پاڵ پێوە دەنا و ،لەالیەکی دیکەوە بۆ کپکردنی دەنگی ناڕەزایەتییەکان، ساڵ بە ساڵ زاڵبوونی فەزای پۆلیسی بەسەر ئێران‌دا پەرەی دەگرت و ئازادیخوازانی واڵت زیاتر دەکەوتنە بەر پەالمار و سەرکوتی ئەو ڕێژیمە .لە ئاکامی پێداگری و درێژەدانی ئەو سیاسەتانەدا بوو کە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ڕاپەڕیو ،ڕێگەیەکیان لەبەر دەمدا نەمابوو جگە لەوەی کە کردیان و تێیدا سەرکەوتن. ئــــەو ڕۆژە بــــوو بـــە ڕۆژی خــۆشــیــی سەرکەوتنی گەڵ و زیندووبوونەوەی هیواکان بە داهاتوو و گەیشتنی هەموو ئێرانییەک بە ئــازادی و ژیانێکی سەردەمیانەی شایانی مرۆڤی ئەم سەردەمە .هەرچەند زۆری پێ نەچوو کە ،دەسەاڵتدارانی تازە و بە تایبەت ئاخوندەکانی تینووی دنیا و دەســەاڵت بە خۆفەڕزکردنیان لەسەر هێزی شــۆڕش و خەڵکی ئێران بەرەبەرە چاوی هیوای ئەو خەڵکەیان کوێر کرد و ئەوانیش هەر جێ پێی خۆیان زیاتر قایم دیت ،هەموو ئامانجەکانی خەڵک و شۆڕشەکەیان لەبیر کرد و پێش هــەمــوو شتێک ئـــازادی ئــەو خەڵکەیان لێ زەوت کردنەوە .لە بواری مافی مرۆڤیش‌دا ڕووی شــا و یــاســا و زیــنــدانــبــانــەکــانــیــان سپی کــردەوە و بۆ ژیانی خەڵکیش وایان کرد ،خۆزگە بۆ سااڵنی ڕابــردوو بخوازن. ئێستا ٣٩ســـاڵ بــەســەر ئـــەو ڕۆژەدا تێدەپەڕێ و وەک هەموو ساڵێک چاوەڕوان دەکرێ کە خەڵک یادی ئەو ڕۆژە بکەنەوە. ل٢
پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان٢/
مێژووی کۆماری کوردستان و چەند تایبەتمەندییەکی مێژوویی ٣/
ئه‌م «قه‌اڵ»یه له‌بن نایه٤/
پانتۆمیمێکی پڕ «دەنگ و هەرا»٦/ 2ی ڕێبەندانی ئەمساڵ 72ساڵ بەسەر دامەزرانی کۆماری کوردستان ،یەکەم دەسەاڵتی سیاسیی کورد تێپەڕی .لە 2ی رێبەندان و لە یادی کۆماری کوردستاندا هەر تەنیا کۆمەڵێک شانازی ،کۆمەڵێک بەها و بایەخی دەوڵەتداریی پێشکەوتووی کورد بۆ ئەو نەتەوەیە بە میرات نەماوە؛ بەڵکوو شان و شکۆیەک بەجێ ماوە کە ڕۆڵەکانی کورد هەوڵی وەدیهاتنەوەی بۆ دەدەن 72 .ساڵ بەسەر دامەزرانی کۆماری کوردستان و یاد و بیرەوەریی ئەندازیارە بلیمەتەکەی، پێشەوا قازی محەممەد تێپەڕی؛ بەاڵم ئاگردانی خەباتی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەروا ئیمان و باوەڕەکەی پێشەوایە بە ڕزگاریی نەتەوەیی و وەدیهێنانی مافی ڕەوا.
دوای 72ساڵ لە دامەزران و ڕووخانی دوور لە ئیڕادە و دەسەاڵتی بەڕێوەبەرانی ئەم کۆمارە ،کورد لە هەموو شوێنێکی ئەم کوردستانە ئااڵی کۆماری هەروا بە دەستەوەیە و پێشمەرگە وەک یادگاری کۆمن چەکی شانازیی بەرگری لە کەرامەتی ئەو نەتەوەیەی هەروا لە شانە. لە ساڵیادی دامەزرانی کۆمارەکەی کوردستاندا، بزووتنەوەی مافخوازیی کورد ڕێگەیەکی ڕژد و سەخت دەبڕێ و لە هەنگاوەکانی بەرەو لوتکەدا کۆمەڵێک کۆسپی لەبەردەم دایە ،بەاڵم وانەکانی پێشەوا قازی محەممەد و بیری ڕوونی پێشەوا هەروا ڕچەشکێنی ڕێبەندانی ئەو سەخڵەتە و نەسرەوتن و هەدانەدانن هەتا سەرکەوتن.
ئاوابوونی خۆری بەختی کوردان٩/
ژماره719 :
2 درێژەی:
لە یادی شۆڕش و بەرەو ڕێبەندانێکی نوێ
ڕۆژێــک کە خەڵک بە هی خۆیانی دەزانــن نەک دەسەاڵتدارانی ڕێژیم .لە هەموو سااڵنی ڕابردوو‌دا ڕێژیم هەوڵی داوە بە وەڕێخستنی کارناڤاڵی میلیۆنی لە یادی شۆڕشدا ،وا نیشان بدا کە ئەو خەڵکەی لەو ڕێپێوانانەدا بەشدار دەبن بۆ پشتگیری لە ئاخوندە دەسەاڵتدارەکان و ڕێژیمەکەیانە و ڕێبەری ڕێژیم بە بەردەوامی ئەمەی بە چاوی نەیارانی نێوخۆیی و دەرەکــیــدا داوەتـــەوە .هــەروەهــا ڕێژیم هەمیشە هــەوڵــی داوە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بــە کــاری کەمینەیەکی فریوخواردووی دەرەوە لە قەڵەم بدا، بەاڵم خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٨٨و ڕاپەڕینەکانی خەڵکی شــارە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە پانتایی واڵت‌دا لە مانگی بەفرانباری ڕابردوو ،ئەو ڕاستییە حاشاهەڵنەگرەی خستە بەر چاوی جیهان کە خەڵک ڕیزی خۆیان لەو دەسەاڵتدارە ئایینی و نیزامییانە جیا کردوەتەوە کە وەک حەمەڕەزاشا هەموو شتێک بۆ بەهێزکردن و پاراستنی دەسەاڵتەکەیان حەاڵڵ دەکەن. بەاڵم پرسیار ئەوەیە کە ئێران لەم ٣٩ساڵەدا بەرەو کوێ ڕۆیشتوە و خەڵکەکەی بە کوێ گەیشتوون؟ ئەگەر ٣٩ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ هەموو کیشەکانی ڕێژیمی شا لە نێوخۆدا ئێران واڵتێکی جێی باوەڕ بوو بۆ واڵتانی دیکە ،لە سایەی دەسەاڵتی ئاخوندەکاندا، ئێران ئیستا لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا یەكێک لە بیزراوترین ڕێژیمەکانی سەردەمە .ئاستی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بە تایبەت لە ناوچەدا ،گەیوەتە جۆرێ لە بێ متمانەیی تەواو و زۆربەی واڵتان بە گومانەوە دەڕواننە سیاسەتەکانی ئەو ڕێژیمە .هەر ئەمە وای کردوە جگە لەو بێ متمانەییە ،بۆ ڕاگرتن و پاشگەزکردنەوەی لەو سیاسەت و کردەوانەی کە دژ بە واڵتانی دیکە گرتوویەتیە بەر ،لە بواری دیپلۆماسی و ئابوورییەوە بە بەردەوامی بکەوێتە ژێر گوشاری واڵتــە زلهێزەکان .دیــارە ئــەم کــارەش ڕاستەوخۆ شوێنی لەسەر ژیانی خەڵک داناوە و ئەو وەزعەی خوڵقاندوە کە هەموو خەڵکی ئێران لێی بێزارن و ڕاستەوخۆ بەرپرسانی ڕێژیم بە تایبەت کەسی یەکەم ،ڕێبەر عەلی خامنەیی لێ بە بەرپرس دەزانن. لــە نــێــوخــۆی ئــێــرانــدا ،پێشکەوتنە ئــابــووری و سەنعەتییەکانی ٣٩ســاڵ لەمەوبەر ڕاوەســتــاون، کارخانەکان بەرەبەرە بەرەو لە کارکەوتن و داخران دەڕۆن ،ئامارە ڕەسمییەکانی دەوڵەت کە زۆریش جێی بــاوەڕ نین ،بــاری خراپی ژیانی کۆمەڵگەی ئێران دەخەنە بەرچاو .هەژاریی هەوسارپچڕاو، بێکاریی ڕوو لە زیادبوون ،پەرەگرتنی نەخۆشییە درمــەکــان ،پێڕانەگەیشتنی تــەنــدروســتــی ،چوونە سەرێی نەخوێندەواری بە هۆی فەقر و نەبوونی ئــیــمــکــانــاتــی خــوێــنــدن و پــەرەگــرتــنــی خــەســارە کۆمەاڵیەتییەکان و زۆر بابەتی دیکە کە ڕاستەوخۆ پێوەندییان بە ژیانی خەڵک بە تایبەت چینە هەژار و کــەم دەستڕۆیشتوەکانەوە هەیە ،بەشێکن لەو کارەساتانەی لەو ٣٩ساڵەدا و لە ژێر سێبەری کۆماری ئیسالمی‌دا نەسیبی خەڵکی ئیران بوون. ئەمە جگە لە زەوتکردن و بەربەست دانان بۆ هەر چەشنە ئازادییەک کە لە چوارچێوەی یاساکانی مافی مرۆڤدا بۆ هەموو ئینسانێک بە ڕەوا دەبیندرێ. ل ــە کــوردســتــانــیــش ،ســـەربـــاری ه ــەم ــوو ئــەو بەاڵیانەی کە وەک بەشێک لە دانیشتووانی ئێران ڕووب ــەڕووی ــان بــوەتــەوە ،بــە هــۆی کــوردبــوون و خەباتیان لە پێناو وەدەست هێنانی ئامانجە ئینسانی و نەتەوەییەکانیان ،بە بــەردەوامــی لە ژێر سزای قورسی ئابووری و ئەمنییەتیدا ڕاگیراون .پێشگرتنی بە پالنی پێشکەوتنی ئابوری لە بواری سەنعەتی و کشت و کاڵ و تەنانەت بازرگانییەوە کە هۆکارێکی بەرچاوە بۆ زیادبوونی بێ‌کاری وەک لە کرماشان کە نرخی بێ‌کاری لە ٥٠لەسەدی تێپەڕاندوە ،پەنابردنی خەڵک بۆ کۆڵبەری کە بە کار بە حیساب نایەت و بە نیزامیکردنی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان وەزعێکی نالەبارتری بۆ ژیانی خەڵک دروســت کــردوە .هــەر بۆیە ئیستا خەڵکی ئێران بە گشتی بەدەرکی دروست و ناسینی ماهییەتی ڕێژیم ،دوای ئەوە هەموو ڕێگەکانی بەرەو گۆڕانیان تاقی کردەوە و دەسکەوتێکیان نەبوو ،ڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی ڕێژیمیان لــە تــەواوەتــیــی خــۆیــدا بــە هــەمــوو تاقم و دەســتــە جــۆراوجــۆرەکــانــیــەوە هــەڵــبــژاردوە و لــە خۆپیشاندانەکانی ئــەمــڕۆژانــەشــدا دروشــمــی نەمانی ڕێژیمی کۆماری ئیسالمیان بەرز کردەوە. ئــەوان دەیــانــەوێ و دەبــێ لە ٢٢ی ڕێبەندانێکی نوێ‌دا دوا پەیامی خۆیان بە گوێی دنیادا بدەنەوە کە، ئێرانێکی ئارام و ئازادیان دەوێ و وەک ساڵی ٥٧کە جیلەکانی ئەودەم قسەی خۆیان بۆ الدانی حکوومەتی پاشایەتی بردە سەر ،ئەمجارە و جیلی ئەم سەردەمە شەڕی حکوومەتی دینی خامنەیی و دارودەستەکەی لە کۆڵ خۆیان و جیهان بکەنەوە .هەنگاوێک کە نە تەنیا ئێران بەرەو ئارامی و پێشکەوتن دەبا ،بەڵکوو واڵتــانــی ناوچە و جیهانیش لە بــەاڵی سیاسەتی کۆنەپەرەستانە و تێرۆریزمی دەوڵەتی ڕزگار دەکا.
15ی ڕێبەندانی ٤ _ ١٣٩٦ی فێورییەی ٢٠١٨
پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی یادی 72ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان
هاونیشتمانانی بەڕێز! هاوڕێیانی خۆشەویست! پێشمەرگە قارەمانەکان! 72ساڵ لەمەوبەر لە هەلومەرجێکدا ڕێبەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان هەنگاویان بۆ دامەزرانی یەکەم کۆماری کوردستان هەڵێنایەوە کە ،بە دوای تێکشکانی فاشیزمی هیتلێری و دەوڵەتە بە هێزەکانی هاوتەریبی لە الیەن هاوپەیمانییەتی جیهانییەوە ،گۆڕانێکی زۆر لە سیستمی دەسەاڵتداری لە زۆر واڵتانی ئورووپا و ئاسیادا پێک هات .ئەم گۆڕانکارییانە زۆر لەو واڵتانە و دواتریش زۆر واڵتی دیکەی جیهانی لە ژێر چنگی دەسەاڵتی سەرمایەداریی کۆن ڕزگار کرد و هیوای ڕزگاریی مرۆڤایەتی لە چنگ زوڵم و زۆرداری و گەیشتنی بە ئازادی و دنیایەکی دێموکراتی لە هەموو شوێنێک باڵ‌و کردەوە. ڕێبەرانی نەتەوەی کورد کە هەتا ئێستاش گەورەترین نەتەوەی بندەست و بێ دەوڵەتی جیهانە ،بە سەرکردەیی پێشەوای نەمر قازی محەممەد بە خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی دروست و بەجێی ئەو باروودۆخە سیاسییە ،لە حاڵێکدا کە ئێران بە هۆی پێخوست بوونی لەژێر باری قورسی هێزەکانی سۆڤییەت ،ئینگلیس و ئەمریکا ،کە هەر کام لە الیەکەوە بەشێک لە خاکەکەیان خستبووە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە ،لە ٢ی ڕێبەندانی ١٣٢٤و تەنیا چەند مانگ دوای دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە مەیدانی چوارچرای مەهاباد و لەنێو ئاپۆرای جەماوەریی دەیان هەزارکەس لە هاونیشتمانیانی کوردستان کە لە شارەکانی ڕۆژهەاڵت و بەشەکانی دیکەی کوردستانەوە ڕوویان لەو شارە کردبوو، دامەزرانی یەکەم کۆماری کوردستانیان ڕاگەیاند و بەمجۆرە خەونی لە مێژینەی ئەو نەتەوەیان کردە ڕاستی ،کە لە پێناویدا بە هەزاران قوربانییان بۆ دابوو. ئەم هەنگاوە بوێرانەی پێشەوای نەمری کورد، دوای ئەوەی کە زانییان حکوومەتی حەمەڕەزاشا و پشتیوانە دەرەکییەکانی ئەمریکا و ئینگلیس ئامادە نابن دان بە مافە ڕەوا نەتەوەیی و ئینسانییەکانی نەتەوە ژێردەستەکان لە ئێران بە تایبەتی کورددا بنێن ،نە تەنیا تاکە ڕێگەیەک بوو کە لەبەر دەمیاندا مابوو ،بەڵکوو کارێک بوو کە غورووری نەتەوەیی کوردی بەرز ڕاگرت و ئەگەر هەموو دەسەاڵتی خۆیان بەکار هێنا و هەوڵیان دەدا دەنگی کوردان کپ بکەن ،پێشەوا و هاوڕێیانی کردیانە سەرەتایەکی نوێی مێژوویی حاشاهەڵنەگر بۆ نەتەوەی کورد. هەر بۆیە لە دوای تێپەڕینی ٧٢ساڵ بەسەر ئەم ڕووداوە گرینگە مێژووییەدا ،نە تەنیا حیزبەکەی پێشەوا حیزبی دێموکراتی کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەاڵتی کوردستان یادی ئەم ڕۆژ و ڕووداوە مەزنە دەکەنەوە ،بەڵکوو لە تەواوی نیشتمانی کوردستان و هەموو کوردێک لە پانتایی جیهاندا، بەڕێزەوە دەڕواننە ئەم ڕووداوە و بە سەربەرزییەوە یادی دەکەنەوە .بەداخەوە بە هۆی ناهاوسەنگی هێزوگۆڕانکارییە سیاسییە چاوەڕواننەکراوەکان و پەالماری هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمی شا لە دوای ١١مانگ کۆتایی بە تەمەنی ئەم کۆمارە هات. ٧٢ساڵ تێدەپەڕێ ،حیزبی دێموکراتی کوردستان، داڕێژەر و پشتیوانی سەرەکیی ئەم پڕۆژە نەتەوەییە هەتا ئێستاش بە بەردەوامی لە سەنگەری خەبات بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی کۆماری کوردستان و ئاواتەکانی پێشەوا قازی تێ دەکۆشێ .لەم ماوەدا چەندین قۆناغی بە سەرکەوتن و پاشەکشە تێ پەڕاندوە ،بەاڵم هەمیشە بە چاوی ئومێدەوە ڕوانیویەتیە داهاتوو و ڕێبەریی خەباتی کردوە.
ئازادی و دێموکراسی و دابینکردنی مافە ئینسانی و نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان ،ئەو دروشمانە بوون کە لە نێوەرۆکی بەرنامەکەی کۆمار‌دا هاتبوون و ئێستاش داوای سەرەکی هەموو خەڵکی کوردستانە. داوایەک کە ئەم ڕۆژانە بوونەتە بەشێکی سەرەکی لە داخوازەکانی خەڵکی کوردستان و لە هەر دەرفەتێکدا و بە هەر شێوازێک کە بۆیان کرابێ ،ڕووبەڕووی دەسەاڵتدارانی ئێرانیان کردوونەتەوە .ئەمانە لە هەلوومەرجێکدا بوون کە ٣٨ساڵە ڕێژیمی کۆماری ئیسالمی لە ئێران نە تەنیا واڵمێکی بۆ ئەم خەڵکە ستەملێکراوە و داخوازییەکانیان نەبوە ،بەلکوو لە هەر شێوە و لە هەموو ئیمکاناتێکی لەبەر دەستیدا بوە بۆ کپکردنی دەنگی ئەوان لە ڕێگەی سەرکوتەوە کەڵکی وەرگرتووە ،بەاڵم نەیانتوانیوە پێش بە بەرەوپێشچوونی کاروانی پێشکەوتن و هەڵبڕینی دەنگی مافخوازانە و هەنگاونان بەرەو سەرکەوتن بگرن. بەڕێزان! لە ٣٨ساڵی ڕابردوو‌دا خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان هاوشان لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەکانیان ،لە دژی کۆماری ئیسالمی و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە خەباتی سەختی بەرەنگاری لە دژی کۆماری ئیسالمی‌دا بەشدارییان کردوە و لەو ڕێگەدا ئەم گەلە سەربەرزە قوربانیی زۆری داوە .هاوکات لەگەڵ ئەوەش هیچ هەلێکی لەدەست نەداوە کە لە شار و گوندەکانی کوردستان لە دژی سیاسەتە دژی گەلییەکانی ئەم ڕێژیمە دەنگ هەڵبڕێ و دەنگی ئازادی و مافخوازانەی خۆی بە گوێی هەموو الیەک بگەیەنێ .بەاڵم واڵمی هەمیشەیی ڕێژیم بەم ناڕەزایی دەربڕینانە بەکارهێنانی هێز و سەرکوت بوە .سیاسەتێک کە نە تەنیا نەیتوانیوە مەبەستەکانی ڕێژیم وەدی بێنێ بەڵکوو ڕۆژبەڕۆژ بوەتە هۆی زیادبوونی ڕق و تووڕەیی خەڵک لەوان .لە درێژەی ئەم سیاسەتانەدا و گوێ نەدان بە داخوازییە بنەڕەتییەکانی خەڵک و گرینگی نەدان بە ژیان و داهاتووی خەڵکی ئێران بە گشتی، کە نە تەنیا کوردستان بەڵکوو هەموو واڵتی ئێران و نەتەوە ژێردەستەکانی ئەو واڵتەی گرتبوەوە ،نزیک بە مانگێک لەمەوبەر ڕق و تووڕەیی پەنگخواردووی چەندین ساڵەی چین و توێژی هەژار و وەزاڵەهاتوو لە دەست ڕێژیم ،خۆپیشاندانی هەزاران کەسی لە شار و شارۆچکە جۆراوجۆرەکانی ئێرانی لێکەوتەوە. لە سااڵنی ڕابردوو‌دا و لە هێندێک لە دەورەکانی هەڵبژاردنی مەجلیس و سەرۆک کۆماریدا ،بەشێک لە خەڵکی ئێران بە ئومێدی ڕاست دەرچوونی وادە و بەڵێنەکانی ئەم یا ئەو کاندید ،لەم یا ئەو جێناحی دەسەاڵتدارانی ڕێژیم ،و لە چاوەڕوانی گۆڕانکارییەک کە بتوانێ لە جیاتی گرتن و زیندان و کوشتن النیکەمی ئازادی و بژێوی ژیانیان بۆ دابین بکا ،هەوڵیان دەدا بە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانیان ڕێگەیەک بۆ ڕزگاربوون لەو هەموو نەهامەتییەی بەسەریاندا هێناون ببیننەوە .بەاڵم کاتێ کە دەرکیان بەوە کرد کە دەنگی ئەوان لە پشت سەری هەر کاندیدێک تەنیا بۆ فریودان و ڕاگرتنییان لە ژێر باری قورسی زوڵم و ستەمی هەر ئەو ڕێژیمەدایە ،و زانیان سات و سەوداکانی جێناحەکانی ڕێژیم بۆ قایم ڕاگرتنی بناخەکانی زوڵم و بێدادی و گرینگی نەدانە بە ژیان و داهاتووی ئەوان ،هاتنە مەیدان و دروشمی دژی دەوڵەتی ڕۆحانیان گوڕی بۆ دروشمە ڕاستەقینەکان و ،دامەزرێنەر و ڕێبەر و نیزامی کۆماری ئیسالمییان کردە ئامانج .ئەوان بە دروشمەکانیان پەیامی زۆر ڕوونی بێزارییان لە درێژەکێشانی تەمەنی ئەو ڕێژیمە بە گوێی هەموو دنیادا دا.
ئەو خەڵکە لە نەبوونی ئازادی و بە زانیاری لەسەر بەهەدەردانی زۆرترین سەرمایەکانی واڵت لە الیەن ڕێژیم لە دەرەوە ،ئەویش بۆ شەر بە مەبەستی پاراستنی دەسەاڵتە دژی گەلی و کۆنەپەرستەکانی هاوچەشنی خۆی و پەرەپێدان بە نفووزی ئیدئۆلۆژییە ئایینییەکەی خۆیان لە ناوچەدا لە ڕێگەی گرووپ و شەبەکە تێرۆریستییەکانیەوە، گەندەڵی ئیداری و دزینی پووڵی خەڵک لە الیەن کاربەدەست و دەست و پێوەندەکانیانەوە ،کە ئەمڕۆژانە بەشێک لە نوێنەران و کاربەدەستانی دەوڵەت ئێعترافی پێدەکەن ،گوێ نەدانی بە بەرنامە بۆ چارەسەری کێشەکانی ئەوان و پالنی زۆر بۆ بێبەشکردنی ئەو خەڵکە لە بەشداریکردنیان لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان ،ڕێگەی شەقامیان گرتەبەر .ئەو خەڵکە کە نیزام و لەسەرووی هەموانەوە دەزگای ڕێبەری بە هۆکاری ئەو ستەم و نەهامەتییانە دەزانی ،گۆڕانی نیزامیان وەک تاکە ڕێگەی بەردەمیان دەدیت .ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە ڕێبەرانی نیزام سەرمەست لە پێداهەڵگوتنەکانیان بە سەرکەوتنەکانیان لە دەرەوەی سنوورەکان و بێ ئاگا لە دەروونی پڕ خرۆشی خەڵک ،تەنیا چاویان بڕیبوە توانای هێزە ئینتیزامییەکان و هێزی سپای پاسداران .ئەو هێزانەی کە دەرکەوت لە ڕۆژانی هاتنە سەر شەقامی خەڵک چەندە بەرامبەر، بە هێزی خرۆشاوی خەڵک دەستەوەستانە. هاونیشتمانانی بەڕێز! سااڵنێک بوو کە ڕێبەری نیزام دەیەویست بە بەهانەی دوژمنکارییەکانی خەیاڵیی دنیای دەرەوە چاوبەستی خەڵک بکا و لەو بەربەرەکانێدا کە هیچ بەرژەوەندییەکی گەالنی ئێرانی تێدا نەبوو، ئیدعای دەکرد کە خەڵک لە پشت سەری نیزامە و هیچ الیەنێک بە بوونی ئەو خەڵکە ناتوانی چاو لە ئێران بکا .ئەوان کە بە هۆی سیاسەتی بەرژەوەندیخوازانەی خۆیان و تەنیا بۆ پاراستن و پەرەپێدانی دەسەاڵتی نیزامەکەیان ببوونە هۆکاری دروستبوونی فشارێکی نێودەوڵەتی لەسەر ئێران کە هیچ خێرێکی بۆ خەڵک جگە لە چوونەسەری ڕێژەی بێ‌کاری ،فەقر ،پەرەسەندنی فەزای نائەمنی و بێ باوەڕی و لێکترازانی شیرازەی ژیانی کۆمەاڵیەتی نەبوو ،بە بەرەوپێش بردن و درێژەپێدان بەم سیاسەتانە ،بە ڕوونی ئەو ڕاستییەیان دەردەخست کە ڕێبەرانی جۆراوجۆری نیزام هەست بە هیچ بەرپرسایەتییەک بەرامبەر بە ژیان و داهاتووی خەڵک ناکەن .پەسەندکردنی بوودجەی ساڵی ١٣٩٧ بە پێچەوانەی ئیدعا و بەڵێنەکانی سەرۆککۆمار لە کاتی هەڵبژاردنیدا لە الیەن دەوڵەتەکەیەوە ،کە بەشە خزمەتگوزارییەکان و بە تایبەت بەشەکانی پەروەردە و لەشساغی کەمترین پشکیان بۆ دیاریکراوە لە حاڵێکدا لە واڵتێکی قەیراناویی ئابووری وەک ئەمڕۆی ئێران‌دا دیسان بوودجەی دیفاع و سپای پاسداران زیاتر لە سی دەرسەد زیاد دەکرێ ،نیشانەیەکی ڕوونە بۆ گوێ نەدانی ئەوان بە چاوەڕوانی و ویست و داخوازەکانی خەڵک تەنانەت ئەوانەش کە لە گەڵیانن. هاوواڵتیانی خۆشەویست! گەلی کورد لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسالمییەوە و بەر لە هەموو خەڵکی ئێران ،هەستی بە بێ کیفایەتی ئەو ڕێژیمە کردوە و بە بەشداری نەکردن لە ڕێفراندۆمدا لە بناغەدا ڕەوابوونی ڕەت کردوەتەوە و ئیستاش بەشێکن لەو لەشکرە میلیۆنییەی خەڵکی ئێران کە لەگەڵ ئەوەی بە زیادەوە باری قورسی ئەو زۆڵم و بێدادییەیان لەسەر شان ڕاگرتوون ،بە درێژایی ٣٨ساڵ تەمەنی کۆماری ئیسالمی بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوەییەکانی خەبات دەکا .ئەم گەڵە لەو ماوەدا هەوڵی داوە بە خەباتی خۆڕاگرانەی لە بەرامبەر سیاسەتی سەرکوتکەرانەی ڕێژیم، بوون و مانی خۆی بە ئیسپات بگەیەنێ و ئەگەر لە سەنگەری بەرەنگاری پێشمەرگانەدا مێژوویەکی سەربەرزانەی بۆ خۆی تۆمار کردووە ،لە بوارەکانی دیکەشدا چاالکانی سیاسی و فەرهەنگی لە بواری تێکۆشانی مەدەنیدا کارنامەیەکی پڕشنگداریان بۆ گەلەکەیان نەخشاندووە .ئەگەر دەوڵەت تا ئێستاش ئامادە نەبوە تەنانەت مادەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی نیزامەکەیان بۆ خوێندن بە زمانی زگماکی لە ئێران‌دا جێبەجێ بکا ،مامۆستایان و کوردی زانانی کوردستان ،بە ماندووبوون و هەزینەی خۆیان هەوڵی فێرکاری زمانی کوردی‌یان داوە و بە هەزاران منداڵ و الوی کوردیان ل٣
ژماره٧١٩:
3
15ی ڕێبەندانی ٤ _ ١٣٩٦ی فێورییەی ٢٠١٨
مێژووی کۆماری کوردستان و چەند تایبەتمەندییەکی مێژوویی عومەر باڵەکی دوای ئەوەی لە ٢ی ڕێبەندانی ١٣٢٤لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی خەڵکی کوردستان لە شاری مەهاباد کۆماری کوردستان ڕاگەیەندرا، دەسەاڵتی بەرێوەبەریی ناوچەکە کەوتە بەر دەستی بەڕێوەبەرانی کۆمار .لە هەلومەرجی ئەو کاتدا کە حکومەتی تاران بە کردەوە ناوچەکەی چۆل کردبوو ،هەموو ئەرکێکی بەرێوەبەریی ئەم ناوچەیە لە کاروباری ئابووری ،سیاسی، کۆمەاڵیەتی و هەڵسوڕاندنی ژیانی رۆژانەی خەڵک کەوتبووە سەر شانی دامەزرێنەرانی کۆمار و بۆ ئەو مەبەستە دەبوایە دامودەزگای ئیداری پێک بێنن. کۆماری کوردستان لە سەدەی بیستەمدا و لە دوای حکومەتی شێخ مەحموود دووهەمین ئەزموونی حوکمرانیی کوردە و لە مێژووی کورددا یەکەم حکومەتی کۆمارییە و لەو سەردەمدا ڕەمز و نوێنگەی یەکیەتی و یەکپارچەیی نەتەوەی کورد بووە .لەهەمان حاڵ‌دا دەتوانین بڵێن ڕۆژی ڕاگەیاندنی کۆمار ،کۆنگرەیەکی نەتەوەیی کورد بوو بەگشتی؛ چونکە نوینەرانی هەر چوار پارچەی کوردستانی تیدا بەشدار بوون و تەنانەت هیندێکیان هەتا ڕووخانی کۆمار لە نێو دامودەزگای کۆماری کوردستاندا مانەوە و جێپەنجەی خۆیان لە بەرێوەبردنی کۆمار‌دا بە جێ هێشت. بێگومان هەتا ئیستا لە سەر کۆماری کوردستان زۆر وتار و کتێب لە ڕوانگەی جۆراوجۆرەوە نوسراون ،بەاڵم ئەو بابەتە هەڵدەگرێ کە لێکۆڵێنەوەی زیاتری لەسەر بکرێ و لە سەر تایبەتمەندییەکانی کۆماری کوردستان بنووسرێ. ئەوەی لەو نوسینەدا بە کورتی دەخرێتە کۆماری تایبەتمەندییەکی چەند بەرچاو، کوردستانە کە هەرکام لەوانە دەکرێ بە جیا هەڵسەنگاندن ولێکۆلینەوەیان بۆ بکرێ. تایبەتمەندییەکانی کۆماری کوردستان: کۆمار لە هەنگاوی یەکەمدا لە سەر بنچینەی کوردستانی بوون دامەزرا و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی باوەڕی بە دێموکراسی هەبوو .لە هەمان کاتدا لە نێو خۆیدا هەوڵی یەکڕیزیی نێو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی خۆی دەدا و لە دەرەوی سنوورەکانی بەشوێن برایەتیی گەاڵن بە تایبەت گەاڵنی دراوسی لەگەڵ خۆی بوو .کۆماری کوردستان پێشکەوتنخوازبوو و هەموو هەوڵ و تەقەالی بۆ ئەوە بوو کوردستان لە قافڵەی پێشکەوتن دوا نەکەوێ و لە هەڵسوکەوت لەگەڵ خەڵکی خۆی و تەنانەت دوژمنانی خاوەنی گیانی لێبوردەیی هەبوو. کوردستانیبوونی کۆمار بۆ کوردستانیبوونی کۆمار دەتوانین بە کورتی تیشک بخەینە سەر چەند خاڵ: ا .وتاری پێشەوا لە ڕۆژی راگەیاندنی کۆماری کوردستان کە تیدا باسی مێژووی کورد دەکا و هیوای ئەوە دەدا بە خەڵکی ئامادەبوو کە ئیدی سەردەمی شکان تەواو بووە و کورد ئێستا ئازادە و خاوەنی خاک ونیشتمانی خۆیەتی. ب .لە دیواردان و هەاڵواسینی نەخشەی کوردستانی گەورە لە ژووری کاری پێشەوا. ج .بە کردەوە بەشدارکردنی کوردەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان لە ئیدارەدانی کۆماری کوردستان. د .پەرەستاندن و گەشەکردنی بیر و هۆشی تاکی کورد لە خۆناسینەوەی وەک نەتەوەیەک. ه .هێنانەخوارێی ئااڵی ئێران و هەڵدان کوردستان. ئااڵی بەرزکردنەوەی و و .پێشەوا و ڕێبەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان نەچوونە ژێر ئەو فشار و زۆرییانەی تەورێز و باکوو کە کۆماری کوردستان بەشێک بێت لە کۆماری دێموکراتیکی ئازربایجان. ز .ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیادا بەو شێوەیە باس لە هەڵویستی کوردستانیبوونی پێشەوا دەکا« :وادەردەکەوێ هەتا ئەو دەمەی کە بارودۆخ لە ئیران قائیم دەبێ دژ بە ئاڵۆزی و هەرای ئەو دیو سنوورە ،بەاڵم بە الینگرانی خۆی گوتوە لە دوارۆژدا دەبێ پشتگیری لە مەال مستەفا بکرێ و دەگوترێ لە تورکیە و سووریە پێوەندی بە ڕێبەرانی خویبوونەوە هەیە». باوەڕهەبوون بە دێموکراسی و مافی شارۆمەندی: ا .بە قسەی دۆست و دوژمن پاراستنی دێموکراسی وای لە کۆماری کوردستان کردبوو کە لە ناوچەکەدا تاقانە خۆ بنوێنێ. ب .پاراستنی مافی تاکەکان یەک لە بەهاکانی کۆمار بوو .بۆ نموونە هەموو کەس لە خۆی ڕادیوە کە لە هەموو ئۆرگان و دامودەزگای حکومەتی
بەدوای مافی خۆیدا بڕوا و تەنانەت ئەگەر پێویست بووبێ توانیویەتی چاوت بە خودی پێشەوا بکەوێ. ج .ڕەچاوکردن و پاراستنی مافی کەمینەکان چ نەتەوەیی و چ ئایینی ،بۆ نموونە خویندن بە زمانی زگماکیی خۆیان ،بەشداربوون لە دەسەاڵت و بەرێوەبەریی واڵت و پەرەپێدانی کو‌لتوور و فەرهەنگی خۆیان .بۆ نمونە« :ڕۆژنامەی کوردستان ،ژمارە ،٧٥گەالوێژی ١٣٢٥باس
و .کردنەوەی نەخۆشخانە بەناوی گوڵی سوور. ز .هەڵمەتی کوتانی مندااڵن بۆ پاراستنیان لە نەخۆشی. ح .خوێندنەوەی خوتبەی نوێژی جومعە بەکوردی و کەلکوەرگرتن لە خوتبە بۆ بەئاگاکردنەوەی خەڵک و دورکەوتنەوە لە خورافات و لە هەمان حاڵ‌دا پەرەپێدانی هەستی نیشتمانپەروەری لە نێو خەڵکدا. ط .دامەزراندنی ڕادیۆ و سینەمای گەڕۆک. ی .دامەزراندنی چاپخانە و دەرکردنی
لە کردەنەوەی قوتابخانە بۆ هاونیشتیمانانی کەلیمی دەکا کە دەبێ بە زمانی کوردی و عیبری وانەی تیدا بگوترێتەوە و لە هەمان حاڵ‌دا خوێندن بۆ کچ وکوریان ئیجباری بووە». د .بڕیارەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار بە ڕاوێژ بووە؛ بۆ نمونە پێشەوا لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنووسی لەگەڵ ڕۆژنامەی «کوردستان» لەبارەی بریاردان بەم شێوەیە دەدوێ« :ئەمن بەبێ تەسویبی کومیتەی مەرکەزی هیچ کارێک ناکەم ،چونکە دێموکرات ئەوەیە کە شخص نەتوانێ مەسڵەحەتی میللی بێ موشاویرە بگرێتە دەستی خۆی ».ئەو بۆچوونەی پێشەوا سەرچاوەگرتوو لە باوەڕی قوول بە دیموکراسییە.
ڕۆژنامەی «کوردستان» و باڵوکراوەی دی.
درێژەی:
پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی یادی 72ساڵەی دامەزرانی کۆماری کۆردستان
بە خوێندنەوە و نووسینی زمانی شیرینی خۆیان ئاشنا کردوە. شاعێران و ئەدیبان بە بەردەوامی چرای کۆڕە ئەدەبییەکانیان ڕۆشن ڕاگرتووە و هەڕەشەکان نەیانتوانیوە پێش بە دەربڕینی هەستی ناسکی کوردانەیان بگرێ .ژینگەپارێزان، مامۆستایانی ئایینی نیشتمانپەروەر و تەنانەت ئەوانەش لە کاری خزمەتگوزاریدا بە یارمەتیدان بۆ دروستکردنی قوتابخانەیەک یا بنکەیەکی پزیشکی بۆ شار و گوندەکەیان ،بە تێکڕا نیشانیان داوە کورد نەتەوەیەکی خۆڕاگر و ئەرک وەخۆگرە و هیچ ڕێژیم و سیاسەتێک ناتوانێ بیری ئازادیخوازانە و مافخوازانەی ئەوان کە هەڵقواڵو لە بیری نیشتمانپەروەرانانەیانە لە بن بێنێ .لەم ڕێگەدا حیزبی دێموکراتی کوردستان خۆی بە پاڵپشت و یارمەتیدەری هەموو ئەو تێکۆشەرانە دەزانێ و هیواخوازین درێژەی ئەم تێکۆشانە لە بەرەبەیانی ئازادی‌دا یارمەتیدەر بێ بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی مەدەنی ئازاد و دێموکراتیک ،ئەوەی لە کۆماری کوردستاندا هەوڵی بۆ دەدرا. خەڵکی خۆڕاگری کوردستان! ئیستا بە ڕوونی و بۆ هەموو الیەک دەرکەوتوە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسالمی هیچ ڕێگەیەکی لە بەر دەمدا نەماوە بۆ چارەسەری و خۆڕزگارکردن لە چنگ ئەو هەموو قەیرانەی کە خۆی و بەرنامەکانی خوڵقێنەری بوون .ئەو ڕێژیمە یا دەبێ تەسلیمی ئیرادەی بە هێزی خەڵک بۆ گۆڕانێک بێ کە هەموو ماف و ئازادییەکانی گەالنی ئێران و سەرجەم خەڵکی ئێران دابین بکا کە شتێکی چاوەڕواننەکراوە ،یا جارێکی دیکە دەکەوێتە بەر ڕقی پڕ خرۆشی خەڵک و ئاواتی کۆتایی تەمەنی وەدی دێ .بۆیە پێویستە هەموو الیەک بە هەست بە بەرپرسایەتی زیاترەوە ،لە هەر بوار و لە هەر فرسەتێک بۆ خەباتی یەکگرتوانە بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئینسانی و نەتەوەییەکانمان کەڵک وەرگرین .دیارە لێرەدا بە گرینگییەوە دەبێ بڕوانینە ئەرکی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەاڵت بۆ یارمەتیدان بەم یەکگرتووییە. ئەرکێک کە هەموو خەڵکی کوردستان چاوی لێیەتی.
یەکیەتیخوازی و باوەرمەندبوون بە برایەتیی گەالنی ئازادیخواز و ئازاد ا .کۆماری کوردستان ئەو یەکیەتییەی بە کردەوە لە نێوخۆی‌دا دروست کردووە .بۆ نموونە :البردنی دووبەرەکی لە نێوان خێڵ و عەشیرەتەکان، هاوپێوەندیی نەتەوەیی لە نێوان شار و دی و هەموو بەشەکانی دیکەی ڕۆژهەاڵتی کوردستان بەبێ جیاوازی ،لە هەمان کاتدا دامەزراندنی هاوپێوەندیی نەتەوەیی لەگەڵ پارچەکانی دیکەی کوردستاندا. ب .هاوپێوەندی و هاوکاری لە نێوان کۆماری کوردستان و جمهوری دێموکراتیکی ئازەربایجان. ج .پێوەندی لەگەڵ جمهوریی باکۆ و ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ ئەو واڵتە. د .پێکهێنانی ئەو هاوپێوەندییە لە ڕاپۆرتی بێگانەکانیشدا ڕەنگی داوەتەوە .بۆ نموونە لە ڕاپۆرتی کونسولی بریتانیا لە تەورێزدا هاتووە ... « :لە یەکەم ڕۆژەکانی ڕزگاربوون لە زۆرداریی ڕەزاشادا پیاوانی وەک قازی محەممەد هەوڵیان داوە کوردەکان یەکگرتوو بکەن»... ه .پێشوازیکردن لە بارزانییەکان و تەنانەت بەشدارکردنیان لە دەسەاڵتی بەڕێوەبەریی کۆمار خۆی باشترین بەڵگەیە بۆ ئەو هەوڵەی پێشەوا و بەڕێوەبەرانی کۆمارە بۆ یەکیەتی و یەکگرتوویی خەڵکی کوردستان لە هەر چوارپارچەی کوردستان داویانە. پێشکەوتنخوازی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ا .هەولدان بۆ پێوەندیگرتن لەگەڵ واڵتانی پێشکەوتوو. ب .بایخدان بە بواری فەرهەنگی و لەشساغی. ج .دەستەبەرکردنی بەستێنی ئەوە کە ژنان و الوان بێنە نێو گۆرەپانی سیاسی و لەو پێناوەشدا دامەزراندنی ڕێکخراوی الوان و حیزبی یایان کە لە دوایەدا بوو بە یەکیەتیی ژنان. د .بەربەرەکانی لەگەڵ گەندەڵی و فسادی ئیداری. ه .هاوڕەنگکردنی جلوبەرگی مندااڵنەی قوتابخانەکان لە بەر ئەوەی هیچ منداڵیک نەکا. چینایەتی جیاوازیی بە هەست
بایخدان بە پەروەردە و بواری خویندن کوردی. زمانی کردنی بەڕەسمی ا. ب .بە ئیجبارکردنی خویندن بۆ مندااڵن بەبێ فەڕق و جیاوازیدانانی ڕەگەزی. ج .کردنەوەی قوتابخانەی شەوانە بۆ گەورەسااڵن. د .کردەنەوەی قوتابخانەی زمانە بێگانەکان. بایخدان بە قانوون و قانوون پارێزی ا .دەرکردنی قانوون بۆ هەموو ئەو بابەتانەی کە کاروباری کۆمەڵگەیان پێ ڕێک دەخرێ . ب .دەرکردنی قانوونی سزادانی گشتی. ج .دانانی وەزارەت یا ئیدارەیەک بە ناوی وەزارەتی داد. گیانی لێبوردەیی و پێکەوە سازان لەوسەردەمدا کوردستان کۆماری نموونەیەکی شازە لە پێکەوە ژیان .ئاماژ ه به چه‌ند خاڵ له‌و پێوه‌ندییه‌دا جێی خۆیه‌تی: ا .کردنەوەی قوتابخانە بە زمانەکانی بێگانە (ڕووسی ،فەرەنسی و ئینگلسی) ب .ئازادبوونی ئایینە ئاسمانییەکان لە خۆیاندا. بۆنەکانی هەموو بەڕێوەبردنی ج .ئەو پێکەوەسازان وگیانی لێبووردەیە بەڕادەیەک کاریگەری هەبووە کە کونسوولخانەی بریتانیا لە تەورێز لە ڕاپۆرتێکدا بەو شێوەیە باسی ئەو بابەتە دەکا« :ڕاپۆرتی زۆر سەبارەت بەکاری بەڕێ و جێ و دادپەروەرانەی کوردان دەگاتە دستمان ...ئەو مەسەلەیە بە ڕادەیەک بۆ خەڵکی ورمێ گرینگە کە تەنانەت گوتراوە بازرگانە عەجەمەکانی نێوشار حکومەتی کوردی‌یان دەوێ ،هەروەها خاوە موڵکەکانی ورمێ‌ش وا خۆ نیشان دەدەن کە الینگری کوردانن»... د .هەلسوکەوتی باش لەگەڵ دیلەکانی پێدانی بریندارەکان، (تیمارکردنی شەر. خواردنی باش ،پێدانی ڕۆژانە ١٠قڕان). ه .پێکهینانی ئەمنیەتێکی بەهێز بۆ پاراستنی سەروماڵی خەڵک .بۆ نموونە :لە حاڵێکدا هەموو یا زۆربەی خەڵک چەکدار بوون ،بەاڵم کەس هەڕەشەی لێ نەکرا .لە حاڵێکدا لە ئیران تیرۆر و ڕەشەکوژی هەرای نابۆوە و نائەمنی لە ئیران‌دا دروست کردبوو ،خەڵک لە کۆماری کوردستاندا بە ئازادانە بیروڕای خۆیان دەردەبری و ئازادانە هاتووچۆیان دەکرد .خەلک ئازادانە گوییان لە ڕادیو ئەستامبول و لەندەن دەگرت ،لە حالێک‌دا هەر لە تەورێزی دراوسێ خەڵک تەنیا مافی ئەوەیان هەبوو گویی لە ڕادیۆ مسکۆ بگرن.
بەڕێزان! ئێمە لە بیرەوەریی ٧٢ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستاندا، بە هیوا و گەشبینییەوە دەڕوانینە داهاتووی خەباتی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان و گەالنی ئێران بە گشتی .ئێمە ئیستا لە هەمووکات زیاتر بێزراویی کۆماری ئیسالمی لە نێو خەڵکی ئێران و لێبڕاویی گەالنی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە تەمەنی زۆرداری و دیکتاتۆری ئەو ڕێژیمە دەبینین .هەر بۆیە پەیاممان لەم ڕۆژەدا بۆ ئێوە ئەندامانی حیزب ،هۆگرانی ڕێگە و ئامانجەکانی کۆماری کوردستان و هەموو خەڵکی ڕۆژهەاڵتی کوردستان ئەوەیە کە ،پێویستە یەکگرتوانە و شێلگیرانە لە قۆناغی ئیستای خەبات بە دژی کۆماری ئیسالمی‌دا حوزوورمان هەبێ. جارێکی دیکە پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەتان لێدەکەین .بە هیوای وەدیهێنانی ئامانجە لە مێژیینەکانمان. حیزبی دێموکراتی کوردستان دەفتەری سیاسی ١٣٩٦/ ١١/١
هەڵوێستمان بەرانبەر بە هێرشی تورکیە بۆ سەر عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو‌دا ئەرتەشی تورکیە هێرشی کردە سەر عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان و بە هۆی تۆپباران و موشەکبارانی سپای ئەم واڵتەوە کۆمەڵێک لە دانیشتوانی مەدەنیی ئەم ناوچەیە و ژمارەیەک شەڕڤان شەهید کراون. ئەم هەڵوێستەی دەوڵەتی تورکیە بەرانبەر بە خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان بە بیانووی ئەوەیکە ئەو هێزەی کە لە ڕووی ئیداری و ئەمنییەتییەوە لە عەفرین دەسەاڵتدارە هێزێکی ێ بنەما ناتوانێ شتێکی دیکە بێ. تێرۆریستییە ،جیا لە ئیدیعایەکی ب کوردەکانی ڕۆژاوای کوردستان ،لە پێناو دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکانیان و ڕاوەستان بەرانبەر بە دیاردەیەکی ترسناک و تێرۆریستی وەک داعش ،بە هەزاران کەسیان گیانیان لە پێناو شەڕی تێرۆردا بەخت کرد و چەند کارەساتێکی وەک وێڕانکردنی کۆبانییان بەسەردا هات کە لە ئاکامی بەرەنگاری و مقاومەتی قارەمانانەی خۆیان دژ بە هێزەکانی داعش لە کۆبانی ،ئەم شارەیان کرد بە سەمبوولی مقاومەت و نەکەوتن. لەم قۆناغەدا کە هێشتا مەترسیی تێرۆر و سەرهەڵدانەوەی گرووپەکانی هاوچەشنی داعش هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکە، هێرشی تورکیە بۆ سەر عەفرین و هێزەکانی ڕۆژاوای کوردستان کە رۆڵێکی سەرەکیان لە کۆتایی هێنان بە تێرۆر لە بەشێکی بەرچاو لە خاکی سووریە‌دا گێڕا ،جیا لە هەڵوێستێکی نابەرپرسانە و جیا لە دژایەتییەکی ڕوون لە گەڵ پێشکەوتنی پرسی کورد ،ناکرێ ناوێکی دیکەی لە سەر دابندرێ. حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای مەحکوومکردنی هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر عەفرین و دەربڕینی هاوخەمی لە گەڵ گەلی کورد لە رۆژاوای کوردستان ،هاوکات داوا لە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و واڵتانی بەشدار لە هاوپەیمانیی دژ بە تێرۆر دەکات کە بە گوشار خستنە سەر ئەم واڵتە ،پێش بەم دەستدرێژییانە و ڕوودانی کارەساتی ئینسانیی دیکە بگرن. حیزبی دێموکراتی کوردستان دەفتەری سیاسی ١ی رێبەندانی ١٣٩٦
ژماره719 :
4
15ی ڕێبەندانی ٤ _ ١٣٩٦ی فێورییەی ٢٠١٨
ڕوونکردنەوە لەسەر چەند باسێکی کاک مستەفا
ئه‌م «قه‌اڵ»یه له‌بن نایه
هیجری لەسەر حیزبی دێموکراتی کوردستان
ناسر باباخانی
سایتی ئاوێنە ڕۆژی ٢٠١٨/١/٢٤وتووێژێکی کاک مستەفا هیجریی باڵ‌و کردووەتەوە .لەم وتووێژەدا کاک مستەفا لە هێندێک شوێنی‌دا باس لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و مەسەلەی یەکگرتنەوە دەکا .بۆ ڕەواندنەوەی هێندێک گومان و دڵنیاکردنەوەی ئەو یەکگرتووخوازانەی کە لەوانەیە ئەم جۆرە باسانە نیگەرانیان بکا بە پێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بدەین: کاک مستەفا کە لە سەرەتای وەاڵمدانەوەکەیدا زۆر بە باشی قسە لەسەر یەکگرتنەوەی هەر دوو حیزب دەکا بەداخەوە ،دواتر بەسەر هێندێک بابەتدا دەکەوێ کە بێگۆمان هەردوو الیەن دەبێ لەو هەلومەرجەدا زۆر بەرپرسیارانەتر لێیان ورد ببنەوە و قسەیان لەسەر بکەن: * ئەوەی کە کاک مستەفا هیجری مەسەلەی ڕێفۆرم لە حیزبی دێموکراتی کوردستاندا، لە هەوڵی سکرتێری پێشووی حیزب ،بۆ وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسالمیی ئێران»دا ،کۆرت دەکاتەوە و هیچ پێوەندییەکی بە ڕێفۆرم لە حیزبێکدا نیە و ناوی «هەوڵی نزیکبوونەوە لە ئێران»ی لێدەنێ ،لەالیەک حاشاکردن لە سیاسەتێکە کە لە ٣٨ساڵی ڕابردوو‌دا حیزبی دێموکرات هەم ئەو کاتەی یەکگرتوو بوو ،هەم ئەو سااڵنەی دوایی کە بووە بە دوو الیەن، پێداگرییان لەسەر کردووە .ئەوەش کە کۆماری ئیسالمی چ وەاڵمێکی بەم داوای ٣٨ساڵەیە داوەتەوە ،هیچ لە مەوزووعەکە ناگۆڕێ .لە الیەکی دیکەوە حیزبی دێموکراتی کوردستان بە شاهیدی هەموو بەڵگەنامەکانی و لەگەڵ هەموو کەم و کووڕییەکانی ،هەوڵی ڕێفۆرمی لە نێو تەشکیالت و ڕێکخراوەکانی خۆیدا داوە کە ،تەنیا ئیشارە بە دەستاودەست کردنی دەسەاڵت و پۆستە حیزبییەکان و گۆڕانی دوو سکرتێر لە ماوەی سێ کۆنگرەی ئەم حیزبەدا بە نموونە دێنینەوە .بە بێ ئەوەی ئەم ئاڵوگۆڕانە بووبنە هۆی دروستبوونی کێشەیەکی ڕێکخراوەیی لەم حیزبەدا .ئیستا بەڕێز هیجری ڕێفۆرم بە چی دەزانــێ ئەوە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە. * لەسەر جیابوونەوە و لێک‌دابران کە دەڵــێ «مــن دەڵێم هیچ مانایەکی نیە» ،کاک مستەفا ئەگەر دەیهەوێ پەی بە مانا و هۆی ئەم ڕووداوانــە ببا ،حەق وایە بگەڕێتەوە بۆ سااڵنی ڕابــردووی بە یەکەوە بوونمان و لە چۆنیەتیی ڕوانینیان بۆ کاری ڕێکخراوەیی و هەڵسوکەوتیان لەگەڵ تاکەکانی حیزب‌دا ورد ببنەوە .بە دڵنییایەوە ئەگەر بە چاوی خەسارناسی و ئەزموون وەرگرتن لە ڕابردوو ئەم ئاوڕە بدەنەوە ،مانا و هۆکاری لێک‌دابڕان و جیابوونەوەکان دەدۆزنـــەوە و دەگەنە ئــەو ئاکامە ئەگەر بیهەوێ حیزبی دێموکرات یەک بگرێتەوە و بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە ،پێویستە ئەم جۆرە ڕوانینە گۆڕانی بە سەر دابێ .بێگومان بۆ ئەوەی « زەمینەیەکی هاوشێوەی ئەم چەند ساڵە دروست نەبێتەوە»، پێویستە بە مەسئوولییەتی زیاترەوە سەیری کێشەکان بکرێ و لێدوانیان لەسەر بدرێ. * لەو شوێنەش کە باس دەکا «یەکگرتنەوە پێویستی بە دوو الیەن هەیە ....ئەگەر تەنها یەک الیەن لێبووردنی هەبێ.....یەکگرتنەوە سەخت دەبێ» ،هەموو الیەک ئاگادارن کە حیزبی دێموکراتی کوردستان لە مێژە بۆ البردنی یەکەم کۆسپی سەر ڕێگەی ئەوان ،یەک الیەنە ڕایگەیاندووە کە لە پێناوی یەکگرتنەوەدا ،کە ئەویش گرێدراوە بە ڕێککەوتنی کۆتایی و بە پەسندی هەردووال، ئامادەیە «لە ژێر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا درێژە بە تێکۆشان بدەین». * سەبارەت بە ڕێککەوتنەکانی تا ئیستاش ،هەرچەند لەسەر زۆر بابەتی پێشنیاری هەردووال لێک نزیک بووینەوە و هەیئەتەکان بە نیازپاکییەوە کاریان بۆ لێک تێگەیشتن کردوە ،بەاڵم لە سەر هیچ خاڵێک ڕێککەوتنی کۆتاییمان نەبووە و پۆستی سکرتێرییش یەک لەو خااڵنەیە کە هیچ ڕێککەوتنێکی لە سەر نەکراوە .بە تایبەت کە سکرتێر بە پێی پێڕەوی نێوخۆی ئێستای هەر دووالیەن ،لە دوای کۆنگرە و لەالیەن کۆمیتەی ناوەندییەوە هەڵدەبژێردرێ و بڕیاری لەسەر دەدرێ. ســەرەڕای هەموو ئەوانە ،ئێمە بە گەشبینییەوە دەڕوانینە ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی ڕێــبــەری و هەیئەتەکانی هــــەردووال لــە ئەستۆیان گــرتــووە و هــیــواداریــن ،ئــەم جــۆرە وتــووێــژ و لــێــدوانــانــە ک ــار نــەکــەنــە س ــەر ئ ــی ــرادەی یــەکــگــرتــووخــوازانــی دێــمــوکــرات لە هــەر دووال و وەک جـــاران پاڵپشتی بـــەرەو پێشچوونی ئــەو ڕەوتـــە مــێــژوویــیــە بن. کەماڵ کەریمی بەرپرسی هەیئەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ پرسی یەکگرتنەوە ٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٦
پەنێلی یادی 2ی ڕێبەندان لە سلێمانی بەبەشداریی کاک کەماڵ کەریمی
یەکیەتیی الوانی دێموکراتی کوردستان لە سلێمانی سمینارێکی لە ژێرناوی «ئاستەنگەکانی بەردەم پرسی سەربەخۆیی لە کۆماری کوردستان ڕا تا ئێستا»دا بەڕێوەبرد. لەو سمینارەدا کە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە2 ،ی ڕێبەندان بەڕێوەچوو، کەماڵ کەریمی ،ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، تەیموور مستەفایی ،ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەژار هەورامی ،مامۆستای زانکۆی سەالحەدین لە هەولێر لە سێ ڕەهەندی جیاوازەوە باسیان لە چۆنیەتیی دامەزران و هەرەسهێنانی کۆماری کوردستان و هۆکارەکانی شوێندانەر لەسەر ئەو ڕووداوە مێژووییەی کورد کرد. تەیموور مستەفایی باسەکەی تایبەت کردبوو بە خەسارناسیی هۆکارەکانی هەرەسهێنانی کۆماری کوردستان و مامۆستا هەژار هەورامی باسێکی پێشکێش کرد لە ژێرناوی «پرسی سەربەخۆیی لە کۆمار ڕا هەتا ڕاپرسییەکەی 25ی ئەیلوول». کەماڵ کەریمی ،ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش باسی لە «ملمالنێی زلهێزەکان لە ئێران و کاریگەریی لەسەر کۆماری کوردستان» کرد. کەماڵ کەریمی لە باسەکەیدا تیشکی خستەسەر ئەوەی کە ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان جیا لە بەستێنە نێوخۆییەکەی ،بەرهەمی حزووری هێزەکانی هاوپەیمان لە ئێران بوو؛ بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا بریتانیا هیچ پشتیوانییەکی لە کۆماری کوردستان نەکرد و لەوالش یەکیەتیی سۆڤییەت قەت ئینتیمای بۆ سەربەخۆیی کورد نەبوو.
ژن و منداڵ! دیار ه حیزب كومیته‌یه‌كی مه‌یدانیش به به‌شداریی چه‌ند فه‌رمانده‌هێز و ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی پێک دێنێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م باری پاراستن و ئه‌منیی دۆخه‌كه له‌ستۆ بگرن ،هه‌م ئه‌گه‌ر بێتوو پێویست ب ه قسه‌وباس هه‌بێ ئه‌و ه حیزب له‌سه‌ر هه‌ست بێ .ئه‌ندامانی کۆمیته‌که‌ش بریتی بوون ل ه مسته‌فا مه‌لوودی ،برایم چوکه‌ڵی ،ئه‌حمه‌د پادگانی ،ئه‌حمه‌د نستانی ،سمایل بازیار و کاو ه به‌هرامی. لیاته سه‌ربازییه‌ی به‌اڵم ئه‌م عه‌مه سپا له‌باری نیزامییه‌وه كه یه‌كێك ل ه ئه‌ندامانی بازنه‌ی ئاخوند_پاسدار ،وات ه پاسدار ئه‌حمه‌د كازمی فه‌رمانده‌یی ده‌كرد دواجار چیی ده‌ست ده‌كه‌وێ؟ ده‌نگوڕه‌نگی «مستند»ی كاناڵی كۆماری ئیسالمی به‌ڵگه‌فیلمێكی باڵ‌و كردۆته‌وه ب ه ناوی «كوی سنجق» ك ه ده‌یه‌وێ ڕه‌وایه‌تی ڕه‌سمیی خۆی له‌م ڕووداوه‌ی وا ب ه كورتی له‌سه‌ره‌و ه باسم كرد ده‌رببڕێ .په‌یامی به‌ڵگه‌فیلم ه گاڵته‌جاڕییه‌كه‌ی كۆماری ئیسالمی ئه‌وه‌یه:
)1دوانه‌ی ئاخوند_ پاسدار ل ه یه‌ك ڕسته‌دا ده‌كرێ بڵێین دوانه‌ی «ئاخوند _پاسدار» له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌رفاندن و به‌الڕێدا بردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران ل ه ڕێی شیعه‌گه‌ری و دواجار به زه‌بری چه‌ك و زۆره‌ملی ،ل ه ڕێگه‌ی پاسداره‌كانی ئه‌م سیستمه‌وه دامه‌زراوه .ئه‌م ه تا هه‌نووكه‌ش سه‌ره‌كیترین ستراتیژیی كۆماری ئیسالمی بووه بۆ ڕاگرتن و پاراستنی ئه‌م ده‌سه‌اڵته، چ له ئاستی نێوخۆیی و چ له ئاستی ده‌ره‌وه. به‌الڕێدا چوونی شۆڕشی گه‌النی ئێران، ئه‌م هه‌له‌ی بۆ ئاخوندکان ڕه‌خساند سواری لۆتكه‌ی شۆڕش بن و بۆ گه‌یشتن ب ه ڕۆخی ده‌سه‌اڵت ،چینێكی گه‌نجی هه‌ژاری نه‌خوێنده‌وار بكه‌ن ب ه سه‌وڵی لۆتكه‌كه‌یان. چینێكی په‌راوێزخراوی بێده‌ره‌تان ،ك ه ب ه نیسبه‌ت حكوومه‌تی پاشایه‌تی پڕ بوون ل ه گرێوگۆڵی ده‌روونی .ئاخوندكان زۆر باش ده‌یانزانی ئه‌م ڕق و كینه په‌نگخواردوو ه ته‌نیا و ته‌نیا به كوشتن و قه‌تڵوبڕی دیتران داده‌مركێ و ئه‌وانیش ب ه ناوی خوا و ئیسالمه‌وه ئه‌وه‌ی خواستی دڵیان بوو، پێیان كردن .بۆی ه هه‌ر له سه‌ره‌تاو ه ئه‌م گه‌نجانه كه زۆربه‌ی هه‌ر ه زۆریان ته‌مه‌نیان له نێوان ٢٠بۆ ٢٥ساڵ النكه‌ی ده‌كرد، به‌رپرسیارێتی زۆر گه‌وره‌یان ده‌درێتێ. ئه‌وان که به ته‌واوی گۆشكراوی ئاخوندی شیع ه و ڕێبازه‌كه‌ی بوون و تا ئێستاش ك ه له سااڵنی ٦٠ی ژیانیاند ان وه‌فادارن ب ه ڕێچك ه و ئایدۆلۆژیی شیعی و له ڕاستیدا ئه‌وانن كه پارێزه‌ری ڕێژیمن وه‌ك پاسدار. تۆ ك ه ورد ده‌بییه‌و ه هه‌رگیز فه‌رمانده‌یه‌كی پله‌به‌رزی ئه‌رته‌ش نابینی به‌مجۆره‌ی ك ه فه‌رمانده‌رانی سپا ل ه میدیاكان ده‌رده‌كه‌ون و هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌ش ه ده‌كه‌ن له خه‌ڵك و واڵتانی ده‌ره‌وه ،لێدوان بده‌ن! «پاسدارێك ب ه خۆی و له‌شكره‌كه‌یه‌و ه له ڕاستیدا دراوی كۆماری ئیسالمی الیه‌كی ئاخوند ه و الیه‌كی پاسدار ،به‌اڵم ئه‌م سنوور ده‌به‌زێنێ بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی خاڵ ه گرینگه‌ش نابێ له بیر بكرێ كه هه‌موو حیزب ته‌مبێ بكا .ده‌ی ،پاڵه‌وان باره‌گا و ئاخوند و پاسدارێك ئیزنی هاتنی نی ه بۆ نێو مه‌قه‌ڕه‌كانیان تۆپباران ده‌كا و پێشمه‌رگه‌ش ئه‌م بازنه‌یه ،ته‌نیا ئه‌و كه‌سان ه له‌وێ ده‌بن زۆر ده‌ترسێن و دواتر له الیه‌ن یه‌كێتییه‌و ه ك ه له چل ساڵ له‌وه‌پێشه‌وه ،سه‌فه‌رێكیان وه‌ك نێوبژیوانكه‌ر حیزب ته‌سلیم ده‌بێ و به‌یه‌كه‌و ه ده‌ست پێكردو ه بۆ ده‌ستداگرتن ده‌ڵێ ب ه غه‌وس تازه نایه‌مه‌وه نێوخۆی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ده‌سه‌اڵتی ئه‌م ڕۆژهه‌اڵت! پاسدار كازمیش له‌شكر واڵته! ته‌نانه‌ت كه‌م نه‌بوون ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵده‌گرێ و ب ه الی پارتیدا بڕواته‌و ه ب ه شێوه‌یه‌كی گوماناوی له‌م بازنه‌ی ه ئێران ،كه‌چی پێشمه‌رگه‌ی پارتی پێشیان دوورخران و دواجار سه‌ریان تێداچوو! پێده‌گرن و ده‌مه‌قاڵه له نێوانیاندا ساز ده‌بێ و كاك كازمی ده‌ڵێ بۆ هه‌ر زلله‌یه‌ك كه ل ه له‌شكره‌كه‌م بده‌ن ،سه‌د كه‌ستان لێ ده‌كوژم. )2گێڕانه‌و ه ناڕاسته‌كه! وه‌ته‌ی كۆماری ئێسالمی هه‌ی ه خۆالس ه كاكی پاسدار و له‌شكره‌كه‌ی ب ه هیچ ڕووداو و پێشهاتێك نه‌بوو ه ك ه ڕێگایه‌كی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌و ه بۆ مۆڵگه‌كانی په‌رده‌یه‌كی ته‌مومژاوی به‌سه‌ردا نه‌كێشێ خۆیان! به‌اڵم ڕاویی به‌ڵگه‌فیلمه‌كه ده‌ڵێ _ئه‌ویش به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی مه‌سعوود بارزانی كردی زۆر ڕاستییه‌كان و په‌رده‌پۆشكردنی ناپاكی گرانی بۆ ته‌واو بوو!» ئه‌مه كۆی گێڕانه‌وه‌ی و جینایه‌ته‌كانیان ل ه هه‌موو بواره‌كاندا_ ڕه‌سمیی كۆماری ئیسالمییه له ڕووداوه‌كه. كۆماری ئیسالمی هه‌رگیز له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆی ڕاست نه‌بووه و ده‌رئه‌نجامی ئه‌م ناڕاستییه بۆته هۆی ئه‌وه كه بچووكترین متمان ه به‌م سیستمه نه‌بێ و نه‌مێنێ. ڕۆژی ٧ی گه‌الوێژی ٧٥ی هه‌تاوی (٢٨ی جوالی )١٩٩٦هێزێكی زه‌به‌الحی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسالمی ب ه چه‌كی قورسه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر قه‌اڵ و بنك ه و باره‌گاكانی حیزبی دیمۆكرات و ب ه خه‌ستی ب ه تۆپ و كاتیۆشا و خۆمپار ه بۆ ماوه‌ی نیزیك ب ه ١٢ساعهت ده‌یكوتن. وه‌ك باس ده‌كرێ ٣تا ٤هه‌زار گولله‌ی ئه‌م چه‌ك ه قورسان ه وه ماڵه‌كان ده‌كه‌وێ و به‌م هۆیه زیان و خه‌ساری زۆر به‌ر ده‌یان ماڵی نێو بنکه‌کانی حیزب ده‌که‌وێ .به‌اڵم به پێی ئه‌وه كه هه‌ر له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی ئه‌م هێز ه ل ه نێوخۆوه ،حیزب له ڕێگه‌ی شانه‌كانی خۆیه‌و ه ئاگاداری هێرشه‌كه كرابوو ،ماڵه‌كان چۆل ده‌كرێن و هیچ زیانێكی گیانی ب ه پێشمه‌رگ ه و بنه‌ماڵه‌كانیان ناگا و سه‌یر له‌وه‌دای ه وه‌ك ده‌گوترێ قه‌اڵی دیمۆكرات و ده‌وروبه‌ری ك ه پڕ بووه ل ه پێشمه‌رگ ه بۆ به‌ره‌به‌ركانی له‌گه‌ڵ پاسداره‌كانی كۆماری ئیسالمی، هێرشی نه‌کرای ه سه‌ر و ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه پاسدار ته‌نیا هاتبوون بۆ كوشتنی
)٣ئهودیوی گێڕانه‌وه‌ك ه بۆ ئه‌وه‌ی ئامانج ه سه‌ره‌كییه‌كان و پشتی په‌رده‌ی ئه‌م فیلم ه بخه‌ین ه به‌رچاو ،پێویست ه چه‌ند خاڵێك شه‌نوكه‌و كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دواجار به ده‌رئه‌نجامێكی دروست بگه‌ین: _ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌نه به‌شداربووانی فیلمه‌ك ه ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌شداری هێرشه‌كه‌ی كۆی ه بوون ،له شێوه‌ی قسه‌كردنیان ڕا ب ه ته‌واوی دیاره ك ه زۆربه‌یان توركن! كۆماری ئیسالمی ب ه درێژایی ته‌مه‌نی له‌م چه‌شن ه كه‌لێنانه بۆ نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌یی ،ئایین و ئایینزایی ،چینایه‌تی ،جێندێری و ...وه‌ك «ستراتیژی كۆنتڕۆل» كه‌لكی وه‌رگرتوه، به‌تایبه‌تی له‌به‌ریه‌ك ڕۆنانی كوردی سونن ه و توركی شیع ه له ناوچه‌كه‌دا! له ڕاستیدا ئه‌م كه‌سانه به مه‌به‌ست له فیلمه‌كه‌دا خویا ده‌بن تا ئه‌وه به بینه‌ره‌كه‌ی بڵێن ك ه كورد وه‌ك ڕابردوو هه‌ر ئه‌وی تر ه و جێی مه‌ترسییه. _ به شێوه‌یه‌كی ده‌بنه‌وه‌بڕانه سازكردنی جۆرێ دڕدۆنگی له نێوان ئه‌ندامان و الیه‌نگرانی دوو باڵه‌كه‌ی دێموكرات ك ه ڕێكکه‌وتنامه‌كه كاك مسته‌فا هیجری، جێگری سكرتێری ئه‌وكات ئیمزای كرد‌و ه
نه‌ك سكرتێر .له‌الیه‌ک ئه‌و ڕێککه‌وتن ه درۆیینه‌ی ئه‌وان ڕێککه‌وتنێک ه حیزب له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تیی نیشتمانی کردوویه‌تی و له‌الیه‌کی دیکه‌شه‌وه شه‌خسی مامۆستا عه‌بدوڵاڵ حه‌سه‌نزاد ه ئاماژ ه به‌مه ده‌كا ك ه هۆكاری ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌و ه بۆ پرنسیپێكی پڕۆتۆكۆڵی. وات ه ب ه پێی ئه‌وه كه دوكتور فوئاد مه‌عسووم وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كیه‌تیی نیشتمانی ته‌ره‌فێكی ڕێكه‌وتنه‌كه بوو ،بۆی ه حیزبی دیمۆكراتیش كاك مسته‌فا هیجریی وه‌ك جێگری سکرتێر بۆ ئه‌م كاره ده‌سنیشان كرد .ل ه كتێبی ئه‌زموونی خه‌بات (ئاوڕێك ل ه ژیان و خه‌باتی عه‌بدوڵاڵ حه‌سه‌نزاده ،ئاماد ه كردنی هه‌یاس كاردۆ ،٢٠١٢ ،چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی ئه‌رزان ،سوئێد) الپه‌ڕه‌ی ٣٦٧ تا ٣٧٢دا به ته‌سه‌لی باسی ئه‌م په‌المار ه كرا‌و ه و باس له‌وه ده‌كرێ كه ڕێكه‌وتنه‌ك ه ب ه ئاگاداریی ده‌فته‌ری سیاسی كراوه. _ به‌اڵم ئه‌وه‌ی زۆر گرینگ ه هه‌ر له‌م كتێبه‌دا مامۆستا عەبدوڵاڵ حەسەنزادە به‌سه‌راحه‌ته‌وه ده‌ڵێ« :ئێمه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌کانی
خۆمانه‌و ه ده‌مانزانی كه ئێران به‌ته‌مای ه هێرشێك بۆ ئێر ه بكا .ئه‌و خه‌به‌ره‌مان هه‌بوو ».هه‌رچه‌ند ئاماژ ه به‌مه‌ش ده‌كرێ كه دواتر ل ه الیه‌ن یه‌كیه‌تییه‌و ه حیزب ئاگاداری په‌الماره‌ك ه ده‌كرێته‌وه ،به‌اڵم حیزب به‌ته‌واوی خۆی ئاگادار بوو .باس له گوشاره‌كانی كۆماری ئیسالمی بۆ سه‌ر یه‌كیه‌تی و هێز ه زه‌به‌الحه‌كه‌ی سپا كه ل ه سنوور ئاودیو ده‌بێ و به‌ره‌و كۆیه ده‌چێ بۆ تۆپبارانی ژن و منداڵ ،ڕه‌نگه ل ه تاقه‌تی ئه‌م كورته‌وتاره‌دا نه‌بێ ،به‌اڵم دیسانیش ده‌یانه‌وێ یه‌کیه‌تیی پێ تۆمه‌تبار بکه‌ن. _ له‌م به‌ڵگه‌فیلمه‌دا پارتی ل ه كوێ وه‌ستاوه؟ سه‌ره‌تای به‌ڵگه‌فیلمه‌كه ك ه ل ه ڕاستیدا كۆتایی فیلمه‌كه‌شه ،ب ه گه‌مارۆی پاسداره‌كان له الیه‌ن پارتییه‌و ه ده‌ست پێ ده‌كا و به فاڵش به‌ك بۆ ڕابردوو و قسه‌ی چه‌ند پاسدار و جاشێك درێژ ه په‌یدا ده‌كا .له پاش «فتح الفتوح»ی پاسدار كازمی و ته‌واو بوونی مه‌ئموورییه‌ت، له‌شكر ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ره‌و ئێران به‌اڵم ب ه ناوچه‌ی پارتیدا .لێر ه چیرۆكه‌كه هه‌ندێ ده‌شه‌مزێ .پێشمه‌رگه‌ی پارتی ،له‌شكری كۆماری ئیسالمی گه‌مارۆ ده‌دا و ب ه دیلیان ده‌گرێ و وه‌ك «برهان عه‌بدی ،خه‌ڵکی جوانڕۆ»؛ جاشه‌كه‌ی نێو به‌ڵگه‌فیلمه‌كه باس ده‌كا ،چه‌ند قونه‌شه‌قێكیشیان وێده‌كه‌وێ. به‌اڵم سرنجڕاكێش ئه‌وه‌ی ه ك ه به قسه‌ی خودی پاسدار سه‌حراڕوودی ،دیپلۆمات تیرۆریستی تیمی تیرۆری شه‌هید دوكتور قاسملوو ،بارزانییه‌كان به‌ڕه‌ڵاڵیان ده‌كه‌ن، به‌اڵم ئیزن ناده‌ن به ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌اڵتی ئه‌واندا تێپه‌ڕن .هه‌ردوا به‌دوای ئه‌ودا، گێڕه‌وه‌ی فیلمه‌ك ه ده‌ڵێ ئیتر له‌و ڕۆژه‌و ه سیاسه‌ته‌كانی قه‌رارگای هه‌مز ه و قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان به قازانجی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی ئاراسته‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێ و ئه‌م وه‌رچه‌رخان ه بۆ مه‌سعوود بارزانی زۆر گران ته‌واو ده‌بێ! له دوابه‌شی فیلمه‌كه ،گێڕه‌و ه باس له‌و ه ده‌كا كه پاش ئه‌م ئۆپراسیۆن ه ئاسایش و ئارامییه‌كی سه‌قامگیر به‌سه‌ر ناوچه‌دا حاكم ده‌بێ و خه‌ڵكی كورد به گۆشت و پێسته‌و ه ... ل٥
ژماره٧١٩:
5
15ی ڕێبەندانی ٤ _ ١٣٩٦ی فێورییەی ٢٠١٨
کارتێکەریی هێزەکانی هاوپەیمان لە دروستبوونی کۆماری کوردستاندا*
درێژەی:
ئه‌م «قه‌اڵ»یه له‌بن نایه هه‌ست به ته‌ناهی و ئاسایش ده‌كه‌ن! شابه‌یتی داكیۆمێنته‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه، وات ه ده‌سه‌اڵت ده‌یه‌وێ ئه‌وە ب ه بینه‌ره‌كه‌ی بڵێ ئیتر ڕۆژهه‌اڵتی كوردستان هیچ كێش ه و گرفتێكی ئه‌منی و سیاسی نی ه و شامی شه‌ریفه .به‌اڵم ئه‌م ه باس ناكا كه دوای ئه‌و ڕێکه‌وته‌ش ده‌یان جووڵه‌ی نیزامی و سیاسیی پێشمه‌رگ ه ل ه کوردستاندا کراون و ل ه ناوچه‌کانی سن ه و سه‌رده‌شت و مه‌هاباد و پیرانشار و شنۆ و ...ده‌یان عه‌مه‌لیات کراون ،هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م كوردستان ه چه‌ند سه‌د چاالكی سیاسیی كورد ،هه‌ر له پاش په‌الماره‌كه‌ی كۆیه ئێعدام كراون ،ئه‌شكه‌نج ه كراون ،زیندانی كراون ،په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران بوون و ...باس له‌وه ناكا ك ه خه‌ڵك له بچووكترین ده‌رفه‌ت كه‌ڵكی وه‌رگرتوو ه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و دژایه‌تی كۆماری ئیسالمی .كورد گوته‌نی ئه‌وه‌ی له‌م به‌ڵگه فیلمه‌دا باڵوبۆو ه درۆی حزووری بوو كه ته‌واوی گه‌لی كوردستان ده‌زانێ فڕی به‌سه‌ر ڕاستییه‌و ه نه‌بووه.
لەگەڵ دەسپێکی شەڕی دووهەمی جیهانی و سەرەڕای ڕاگەیاندنی بێالیەنیی ئێران ،ئەو واڵتە لەالیەن هێزەکانی هاوپەیمانەوە داگیر کرا. یەکیەتیی سۆڤییەت لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران و لە دەریای خەزەرەوە لە ڕێگای تورکەمەنستانەوە هێزەکانیان دەگەیننە ئێران و لە ڕاستیدا بەشی هەرە زۆری باکووری ئێران داگیر دەکەن و هێزەکانیان لە ئازەربایجان و بەشێک لە ڕەشت و گیالن جێگیر دەکەن و تەنانەت لەوبەر دەریای خەزەریشەوە هەتا سمنان هێزەکانیان جێگیر دەبن .هاوکات بریتانیاش کە لە بە‌غدا جێگیر ببوو ،لە ڕێگای خانقینەوە هێزیک بەڕێ دەکاتە ئێران لە کرماشان ،هەمەدان و قەزوێن جێگیر دەبێ و ئەوە ڕێخۆشکەر دەبێ بۆ ئەوەی هێزەکانی بریتانیا بتوانن دەست بەسەر بەشێکی زۆر لە خاکی کوردستان بە تایبەتی لە ناوچەکانی خوارووی ڕۆژهەاڵتی کوردستان لە سەقز ،سنە هەتا کرماشان و خوارتر دابگرن .بریتانیا هەروەها لە ڕیگەی بەسرەشەوە هێزێک دەنیرنە نێو ئیران بۆ ئەوەی دەست بەسەر کوردستاندا بگرن کە گرینگ‌ترین چاڵە نەوتەکانی ئەو دەمی ئێران و ئێستای ئێرانیشی تێدایە تا بەو جۆرە کۆنترۆڵی تەواوی ئەو ناوچانە بکەن. دیارە ئەوە الیەنی سەربازیی کارتێکەریی هێزەکانی هاوپەیمانەکە بڵێین لە کوێوە هاتوون و لە کوێ جێگیر بوون ،بەاڵم گرینگتر لەوە کاریگەریی هاتن و جێگیربوونیانە لەسەر دۆخ و هەلومەرجی ناوچەکە. لەو کاتەدا ئەمریکاش کە لە دوای شەڕی دووهەمی جیهانییەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ هاتبووە نێو هاوکێشە ناوچەیی و جیهانییەکانەوە ،بەدوای قایمکردنی پێگەی خۆی لە ئێران و شوێنەکانی دیکەی ناوچەوە بوو. لەو هەلومەرجەدا سۆڤیەتییەکان بەشێکی زۆر لە خاکی ئیرانیان بەدەستەوە گرتبوو. ئەوان شانسی زۆر زیاتریان هەبوو بۆ ئەوەی بتوانن کاریگەرییان لەسەر داهاتووی ئەو واڵتە هەبێ .ئەوان لە هەلومەرجێکدا هێزەکانیان لەو بەشە گرینگەی خاکی ئێران‌دا مابوو ،کە بەهۆی شەڕی دووهەمی جیهانییەوە توانیبوویان بەشێکی بەرچاو لە واڵتانی ئورووپای ڕۆژهەاڵت ڕزگار بکەن و حکومەتی سۆسیالیستیی لێ دابمەزرێنن. لە بارودۆخێکدا کە قسەی ئازادیخوازی و دێموکراسی لەسەر ناوی ئەوان تاپۆ ببوو و لە دنیادا وەردەگیرا ،لە هەلومەرجێکدا کە النیکەم دوو نەتەوە لە نێو خاکی ئێران ،واتە نەتەوەی کورد و ئازەری لە کوردستان و ئازەربایجان پێشوازییان لە هاتنی ئەوان کردبوو ،بۆیە یەکیەتیی سۆڤییەت دەیانتوانی ببنە پیگەیەکی باش بۆ درێژەدانی سیاسەتەکانیان لە ئێران‌دا .بەاڵم سەرەڕای هەموو ئەوانە ئەوە بریتانیاییەکان بوون کە توانیان گرەوی یارییەکە لە ئەوان ببەنەوە و بە تەئسیردانان لەسەر تاران و لەسەر پیاوانی سیاسیی ئێران، سیاسەتەکانی خۆیان ببەنە پێش هەتا ئەو جێیەی کە دوای چوار ساڵ بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی گەورەیان بۆ ساز بێ ،سۆڤیەت ناچار بکەن بە بڕیاری ستالین هێزەکانی لە ئێران بەرێتە دەر .ئەوەش بووە هۆی ئەوە کە دوو نەتەوەی کورد و ئازەری کە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا پشتیان بەستبوو بە بوونی ئەو هێزانە ،لە ڕاستیدا بە تەنیا بمێننەوە. مەبەستی هاتنی ئەو سپا و هێزانە بۆ ئێران دیارە .سروشتییە هەر سپایەکی بێگانە کە دێتە واڵتێک بۆ داگیرکارییە و بە مەبەستی دانانی کارتێکەریی سیاسییە لەسەر واڵتەکە بۆ ئەوەی سیاسەت و ستراتیژییەکانی خۆیان
لە ناوچەکەدا جێگیر بکەن .سەرەتای ئەو کارە لەالیەن بریتانیاییەکان بە پاڵپشتی ئەمریکا و بە الدانی ڕەزاشا دەستی پێ‌کرد .ڕەزاشا کە لە ماوەی ١٧ _١٦ساڵ دەسەاڵتداریی خۆیدا وەزعی ئێرانی وا لێکردبوو کە ناسەقامگیری لە هەموو جێیەک دەبیندرا .مەعلووم بوو کە بریتانیاییەکان نیزامێکی سیاسیی ئەوتۆیان لە ئێران دەویست کە سەقامگیر بێ بۆ ئەوەی بتوانن بەرژەوەندییە دڕێژماوەکانیان لە ئێران‌دا دەستەبەر بکەن. ئەوان دەیانزانی لە واڵتێکی ناسەقامگیری وەک ئەوکاتەی کە ڕەزاشا حکومەتی بەسەردا دەکرد بۆ ئەوەی مەبەستیان بوو دەستی نەدەدا ،هەر بۆیە پیش هەموو شتێک ڕەزاشایان الدا و کوڕەکەی کە تازە پێ دەگەیشت لە جێگە دانا. بەاڵم سەرۆک وەزیرێک ئەودەم دەسەاڵتی بەدەستەوە گرت_محەممەدعەلی فروغی_ کە لە ڕاستیدا هەم بۆ ئێرانییەکان کەسێکی واڵتپارێز و نیشتمانپەروەر بوو ،هەم بۆ سیاسەتکردن کەسێکی شارەزا و لەکل دەرهاتوو بوو .ئەو توانی لە ژێر سەرپەرستیی بریتانیاییەکاندا ئیدارەی دۆخی ئەو کاتی ئیران بکا کە بەدەست قەیرانێکی گەورەی وەک هاتنی هێزەکانی هاوپەیمانەوە گرفتار ببوو .دیارە ئەوەمان لەبیر نەچێ کە یەکێک لە هۆکارەکانی الدانی ڕەزاشا جیا لە ناسەقامگیربوونی واڵتەکەی بەشێکیشی بەهۆی بوونی ئاڵمانییەکان بوو لە ئێران‌دا .پێوەندی ژێر بە ژێری ڕەزاشا لەگەڵ ئاڵمانییەکان و بوونی زیاتر لە سەدان کەس لە جاسووسەکانی ئاڵمانی لە ئیران کە بەردەوام هەوڵیان دەدا لە سەر سۆڤیەت_ کە بەرەی ڕاستەوخۆی شەڕ لەگەڵ ئاڵمانییەکان بوو لە باکووری ئێران_ زانیاری کۆبکەنەوە؛ کە ئەوەش بۆ سۆڤییەت و بۆ بریتانیا و ئەمریکاش زۆر گرینگ بوو کە پێشی پێ بگرن. یەکێک لەو بابەتانەی کە دواتر کاریگەریی دانا لەسەر دۆخی سیاسیی ئێران کۆبوونەوەیەک بوو بە ناوی «پەیمانی ئیتحادی» کە لە تاران بەسترا. ئەو کۆبوونەوەیە لە نێوان کۆنسوولی بریتانیا و کونسوولی سۆڤیەت و سەرۆک وەزیرانی ئێران بەسترا و ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە هێزەکانی هاوپەیمان 6مانگ دوای کۆتایی هاتنی شەڕ واڵتی ئێران جێ بهێڵن .لە ساڵی ١٩٤٣دا کە بۆ یەکەمجار ڕۆزڤێڵت و چرچیل و ئیستالین لە تاران کۆ دەبنەوە ،ئێران پێداگری لەسەر وەگەڕخستنەوەی ئەو خاڵەی پەیمانی ئیتیحادی دەکا کە لەوێشدا موافقەتی لەسەر دەکرێ و هەر ئەوەش بیانووی بەهێزی دایە دەستی ئەمریکا و بریتانیا کە دواتر فشاری زیاتر بخەنە سەر سۆڤیەت بۆ ئەوەی هێزەکانی لە ئێران بکێشێتەوە. لە پێوەندی لەگەڵ کاریگەریی هێزەکانی هاوپەیمان لەسەر بارودۆخی سیاسیی ئێران و ناوچە دەست بەسەرداگیراوەکان دەبێ بڵێین کە سروشتییە هاتنی ئەوان لە سەرەتادا بۆ ئەوە بوو کە ئێرانیان بەدەستەوە بێ .چونکی سۆڤیەت لە بەرەی ڕۆژئاوای شەڕی خۆیدا لەگەڵ ئالمان بە تەنیا بوو و پێویست بوو ئەمریکا و بریتانیاییەکان یارمەتیی پێ بگەیەنن .ئیرانیان وەک پردێک دیتەوە کە بتوانن پێیدا بپەڕنەوە بۆ سۆڤییەت و یارمەتییە نیزامییەکانیان بگەیەننە ئەو واڵتە .ئەمە بیانووی سەرەکیی هاتنی هێزەکانی هاوپەیمان بۆ ئێران بوو .بەاڵم لەسەر کاریگەرییەکانی؛ ئەگەر باسی کاریگەرییە کاتییەکانی بکەین کە هیندێک الیەنی پۆزیتیڤی لێ کەوتەوە؛ هاتنی ئەو هێزانە بۆ نێو ئێران وەزعێکی لە ئێران‌دا خولقاند کە دوای نیزیک دوو دەیە دەسەاڵتی پۆلیسیی ڕەزاشا خەڵک هەستیان بە بوونی ئازادی و جۆرێک دێموکراسی لە واڵت‌دا دەکرد .هەر ئەوەش وایکرد کە کۆمەڵیک حیزبی باش لە ئێران‌دا دروست ببن و ئەو حیزبانەی پێشووش کە هەبوون بە جۆرێک زیندوو ببنەوە و ئەمە یارمەتیدەر بوو بۆ کرانەوەیەکی سیاسی لە ئێران‌دا.
ئەگەر لە ناوچەی کوردستان بڕوانین ،هاتنی هێزەکانی هاوپەیمان لە کوردستانیش کاریگەریی خۆی لەسەر هەلومەرجەکەدا دانا .بوونی هێزەکانی سۆڤییەت لە ئازەربایجان و دواتر کشانەوەی لەو بەشەی کوردستان سەر بە پارێزگای ورمێ ،لە موکریان کاریگەریی زۆری هەبوو .بریتانیاییەکان نەیانتوانی هێزەکانیان بێننە ئەو شوێنانە لەبەر ئەوەی کە لە ڕووسەکان نزیک نەبنەوە و ئەوە دەرفەتێکی لەباری ڕەخساند تا هەم ئازەرییەکان و هەم کوردەکان لەو ناوچانە بیر لەوە بکەنەوە کە زیاتر لەو دۆخەکە کەڵک وەر بگرن. بە سەرنجدان بە کێشە و ئاستەنگەکانی ئەو دەم و تایبەتمەندیی دۆخەکە بۆمان دەردەکەوێ کە ڕێبەرانی کورد لەو سەردەمەدا زۆر زیاتر لەوەی کە دەیانتوانی هەنگاویان هەڵێناوەتەوە و زۆر زیاتر لەوەی کە دەکرا دەسکەوتیان وەدەست هێنا .لەو هەلومەرجە نالەبارە و لە کۆمەڵگەیەکی عەشایری و دەرەبەگایەتی و نەخوێندەواردا کە سیستمی ئیداری ،پشتیوانیی ماڵی ،هێزی تۆکمەی چەکداری نیە و لە ڕاستیدا دەبێ بڵێین کوردستان هەر هیچی نیە؛ بەاڵم قازی محەممەد دەکەوێتە پیش کۆمەڵە کەسێکی تێکۆشەر و لەو بێ دەرەتانییەدا ئەو هەنگاوە پیرۆزەی هەڵێناوە و کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند کە هەتا ئێستاش بۆ ئێمە سەرکەوتن و دەسکەوتێکی یەکجار زۆر و گەورەیە .دەسکەوتێک کە دەتوانین بڵێین لەژێر کاریگەریی بوونی کاتیی هاوپەیمانان لە ناوچەدا وەدەست هاتووە و لە ڕاستیدا بۆ ئێمە بۆتە مێژوو .بەاڵم جیاواز لە کارتێکەریی بوونی هێزەکانی هاوپەیمان، ڕۆڵی خودی ئەو هێزانە شتێکی دیکەیە. بریتانیاییه‌کان نە ئەو کات و نە دواتر و نە تا ئێستاش قەت نەهاتوونەتە پشت سه‌ری پرسی کورد و بابەتی دەوڵەت_نەتەوەی کورد لە ستراتیژیی ئەو واڵتەدا نەبووە .لە سەردەمی کۆمار‌دا بریتانیاییه‌کان سیاسه‌تێکیان هه‌ڵبژارد کە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵیان ده‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک هۆزه‌کانی ئه‌و ناوچانەی خوارووی کوردستان ک ه له ژێر ده‌سه‌اڵتی ئه‌وان دابوو ب ه ئارامی بجوڵێنه‌وه ،له‌والوه به‌به‌رده‌وامی یارمه‌تییان ده‌دا به ،بەهێزکردنی ئه‌رته‌شی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی. یەکیەتیی سۆڤییەتیش ل ه ڕاستیدا به هیچ جۆرێک به‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی کوردستانیان نه‌بوو .ئه‌وان له‌سه‌ره‌تاو ه ده‌یانویست کوردستان به‌شێک بێ له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئازه‌ربایجان، دواتر ک ه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆش له به‌رنامه‌یان چوو ه ده‌رو ه هاتن باسی سیستمی ئەیاله‌تیی ئازه‌ربایجانیان کرد کە لەوێشدا کوردستان به‌شێک بێ له ئازه‌ربایجان .بەاڵم ئەوە قازی محەممەد بوو کە لە بەرامبەریاندا وەستا و پێیانی ڕایگەیاند کە ویست و داخوازی ئێمه گه‌یشتن ب ه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه .بۆیە سۆڤییه‌ته‌کانیش ل ه ڕاستیدا به‌و جۆر ه نه‌هاتوونەتە پشتی پرسی کورده‌وه تا کورد وه‌ک پاڵپشتێک حسێبیان بۆ بکا. کورد چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوو ک ه بوونی هێزەکانی هاوپه‌یمان ببێت ه هۆی ئه‌و ه ک ه سۆڤییه‌ته‌کان له ناوچەدا بمێننه‌و ه و ل ه مانه‌وه‌ی ئه‌واندا بتوانن زیاتر درێژ ه به ده‌سه‌اڵتی خۆیان بده‌ن و کارەکانی خۆیان بەرنە پێشێ .دیارە به‌داخه‌و ه ئه‌و ده‌میش که سۆڤیه‌ت ل ه ژێر هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکادا له ئێران کشایه‌وه ،ئیتر ده‌رکه‌وت که ل ه ڕاستیدا مه‌سە‌له‌ی ئازه‌ربایجانیشی بەالوە گرینگ نەبوو ،چ بگا بە کوردستان. * ئەم باسە لە پەنێلێکدا پێشکێش کرا کە یەکیەتیی الوانی پارتی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی 2ی ڕێبەندان لە شاری سلێمانی پێکی هێنابوو
)٤ترسی كۆماری ئیسالمی په‌یوه‌ندیی نێوان ترس و سازكردنی كه‌شوهه‌وای دیكتاتۆری ،په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌م ئه‌وێتییه ،واته هه‌ر ڕاد ه ده‌سه‌اڵتی حاكم ترسی زیاتر بێ ،گوشارێكی زیاتر ده‌خات ه سه‌ر خه‌ڵك و ئۆپۆزیسیۆن و زۆر بێ ڕه‌حمتر ده‌جووڵێته‌وه .كۆماری ئیسالمی بۆ شه‌رعییه‌تدان به‌م زه‌بر و گوشاران ه ك ه هه‌ر وه‌ك باسم كرد به‌رهه‌می ترس ه ل ه وریایی گشتی خه‌ڵك ،دێنێ كاڵ‌و و پاساوێكی شه‌رعیشی بۆ ساز ده‌كا و له‌ڕاستیدا مرۆڤێكی مكانیكی سازده‌كا وه‌ك مه‌ئموور ك ه ئه‌ركه‌كانی ئاخوند جێبه‌جێ بكا و ئه‌م مه‌ئموور ه ده‌بێت ه پاسدار .پاسدارێك ك ه له‌م ماوه‌ی ئه‌م سااڵنه‌دا كاری كوشتن و سه‌ركوت بووه و نازناوێكی وه‌های پێ به‌خشراوه ك ه هیچ هێزێكی ره‌سمیی هیچ واڵتێك له دنیادا به‌درێژایی مێژوو وه‌ها نازناوێكی شه‌رمه‌زارانه‌ی نه‌دراوه‌تێ :ئه‌م نازناوه تیرۆریسته ،واته سپای تیرۆریستی كۆماری ئیسالمیی ئێران .ئه‌و تیرۆریستانه‌ی وه‌ك دایناسۆر ه بێ مێشكه‌كانی چاخی به‌ردین ،بوون ب ه هێمای تۆقاندن و كوشتن .سه‌یر نی ه كه سیاسه‌توانانی ئه‌مریكایی له‌به‌ر گوێڕایه‌ڵی و بێ ڕه‌حمی وه‌ك هێزێكی گێشتاپۆیی وه‌سفیان ده‌كه‌ن. لێره‌دا چه‌مكێكی هانا ئارێنتی ده‌توانێ هۆكاری گوێ له مستی پاسدار بۆ ئاخوند ،ده‌ربخا .ئه‌ویش ئه‌مه‌یه ك ه ل ه ڕاستیدا پاسدار «مه‌ئموور»ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مری ئاخونده ،ئه‌و ئاخونده‌ی كه واده‌ی به‌هه‌شتی پێداوه و ته‌نانه‌ت كلیله‌كه‌شی خستۆت ه ملی ،بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌رگای به‌هه‌شت ماتڵ نه‌بێ! له‌م ڕوانگه‌یه‌و ه پاسداره‌كان وه‌ك مه‌ئمووری خودا له سه‌ر عه‌رز ،بۆ ئه‌نجامی ڕاسپارده‌ی نوێنه‌ری خودا به واڵت‌دا وه‌رده‌بن و ل ه ئه‌نجامی هیچ جینایه‌تێك خۆ نابوێرن، جینایه‌تێك ك ه ل ه باری شه‌رعییه‌وه ئیزن پێدراو ه و ئاخوند فتوای له‌سه‌ر داوه. ترسه‌كه‌ی كۆماری ئیسالمی ل ه كوردستان ،له‌به‌ر ئاستی به‌رزی شعووری سیاسیی گه‌لی كورد به‌نیسبه‌ت شوێنه‌كانی تری ئێران ،چه‌ندقات زیاتره .بۆی ه هه‌ڕه‌شه و سه‌ركوت و كوشتنیش به‌هه‌مان شێوه فره‌تره .ل ه ماوه‌ی چل ساڵی ڕابردوو‌دا حكوومه‌ت تێچوویه‌كی یه‌كجار زۆری له‌باری سیاسی ،چه‌كداری، ئه‌منی و فه‌رهه‌نگی بۆ كوردستان سه‌رف كردوه كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه پێمل بكا ب ه ویسته‌كانی خۆی ،ته‌نانه‌ت خۆ ئه‌گه‌ر ل ه ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوو بزووتنه‌وه‌ی كورد ل ه بواری چه‌کدارییه‌که‌ی به به‌رباڵویی پێشووتری خۆی نه‌بووه ،به‌اڵم ب ه شێوه‌یه‌كی له‌ناخداهه‌ڵگر ،ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له نێو زه‌ین و مێشكی گه‌لی كورددا خۆی مات كرد‌و ه و زۆر جاران ب ه بۆنه‌ی جۆراوجۆر ئه‌م وزه‌ی ه ڕه‌ها بووه ،ئه‌مه ڕێك ئه‌و شته‌ی ه ك ه كۆماری ئیسالمی لێی ده‌ترسێ و لێی تۆقیوه .بۆی ه ده‌یه‌وێ ب ه زه‌بری هێزی نه‌رم (بۆ وێنه ل ه چه‌شنی ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمانه) چه‌مكی نه‌ته‌وه‌خوازی كاڵ كاته‌و ه یان بیسڕێته‌وه ،كارێك ك ه چوار ده‌یه‌ی ه ده‌یكا و نه‌ك هیچی بۆ كۆماری ئیسالمی لێ شین نه‌بۆته‌وه، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵكی كورد زیاتر بێزراو ه و بێ متمان ه بوو ه به سیستم. )٥ئاكام چل ساڵ ه كۆماری ئیسالمی ب ه زبری سه‌رنێزه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی كورد به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كا و له هیچ كرده‌وه‌یه‌كی دژه‌ئینسانی به‌رامبه‌ر به كورد خۆی نه‌بواردووه ،كه‌چی نه‌یتوانیو ه سیاسه‌تی هۆمۆژێن سازی و تواندنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی ه بخاته واری جێبه‌جێ كردنه‌وه ،بۆیه هێزی نه‌رمی ( )soft powerبۆ له‌بار بردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی به هه‌موو شێوه‌كان له شه‌ڕی ڕه‌وانی و سایبێرییه‌وه بگر ه تا پڕوپاگه‌ندا و ده‌نگۆ هێناوه‌ت ه گۆڕێ .هێزی نه‌رمی كۆماری ئیسالمی به دژی بزووتنه‌وه‌ی كورد ،هه‌رچه‌ند ده‌مێك ه ساڵه ل ه فۆرم و شێوازی جۆراجۆردا به‌رده‌وام ه و سه‌ره‌ڕای ته‌واوی هه‌ول و ده‌وله‌كانی نه‌یتوانیوه «قه‌اڵ»ی بیری نه‌ته‌وه‌یی داگیر بكا .كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسالمی بۆ ئه‌وه‌ی هێزی نه‌رم به ئاكامی دڵخوازیان بگا ،هاتوون ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی جۆزێف نای ،تیۆریسییه‌نی ئه‌مریكاییان به‌م شێوه‌یه گۆڕیوه« :هێزی نه‌رمی ئاوێته‌ی سه‌بر» (soft power accompanied with . )patienceئه‌وان پێیان وای ه كه‌لكوه‌رگرتن ل ه هێزی نه‌رم ،وه‌ك هێزی سه‌خت ( )hard powerنی ه كه ل ه كورتماوه‌دا واڵم بداته‌وه ،به‌ڵكوو ڕه‌نگ ه چه‌ندین ساڵ بخایه‌نێ ،ڕێك ئه‌و كاره‌ی له زۆر شوێنی نێوخۆی ئێران یان ته‌نانه‌ت ل ه جوغرافیای هیاللی شیعی كردوویانه .به‌اڵم ل ه كوردستان هه‌رچه‌ند هێزی نه‌رمی ئاوێته‌ی سه‌بر ،زۆر ده‌مێك ه وه‌گه‌ڕ خراوه ،تا هه‌نووكه نه‌یتوانیوه ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بپێكێ ،ك ه ئه‌ویش داماڵینی چه‌مكی ناسیۆنالیزم بوو ه ل ه ڕۆژهه‌اڵتی كوردستان! سازكردنی ئه‌م جۆره به‌ڵگه‌فیلمانه‌ش هه‌ر ل ه درێژه‌ی ئه‌م سیاسه‌تانه‌دا، بۆت ه به‌شێكی سه‌ره‌كی له كاره‌كانی ده‌نگوڕه‌نگی كۆماری ئیسالمی. بۆ وێن ه زنجیره به‌ڵگه‌فیلمی «پیشمرگان»یش ل ه كاناڵی موسته‌نه‌دی ده‌نگوڕه‌نگی كۆماری ئیسالمی هه‌ر له پێناو ئه‌م مه‌به‌سته‌دا باڵوده‌كرێته‌وه. ل ه دواسێكانسی فیلمی به‌ناوبانگی بژی زاپاتا ( )Viva Zapataل ه ده‌رهێنه‌ری ئیلیا كازان ،كاتێ ب ه فێڵ و ته‌ڵه‌ك ه زاپاتا ،ڕێبه‌ری شۆڕشی مه‌كزیك ده‌كه‌وێت ه بۆسه‌ی سه‌ربازه‌كانه‌و ه و ده‌یكوژن ،ئه‌سپه‌كه‌ی ب ه یاڵ ڕاوه‌شاندن ڕاده‌كا .فه‌رمانده‌ی سه‌ربازه‌كان یه‌ك به خۆی ده‌گوڕێنێ ئه‌سپه‌كه ...ئه‌سپه‌كه ...ئه‌سپه‌ك ه بگرن! فه‌رماند ه ده‌یزانی خه‌ڵك باوه‌ڕ ب ه مردنی كه‌سێك ناكا كه ڕووحی شۆڕشی تێدا زیندوو كردوونه‌وه ،بۆی ه هاواری گرتن و كوشتنی ئه‌سپه‌كه‌ی زاپاتای ده‌كرد .ڕێك ل ه كۆماری ئیسالمی قه‌وماوه ،شۆڕشی كورد لێوڕێژه له‌م قه‌اڵیانه ،قه‌اڵ وه‌ك هێمای سه‌ركه‌شی و شۆڕش ،وه‌ك هێمای به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌یی ،وه‌ك ڕه‌مزی نیشتمانپه‌روه‌ری... دوێنێ قه‌اڵی دمدم ،قه‌اڵی سارم ،قه‌اڵی هه‌ولێر ،قه‌اڵی وان ...ئه‌مڕۆش قه‌اڵی كۆیه... قه‌اڵی كوردی هه‌رگیز له‌بن نایه!
ژماره719 :
6
15ی ڕێبەندانی ٤ _ ١٣٩٦ی فێورییەی ٢٠١٨
کۆبوونه‌وه‌ی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ ڕاوێژکارانی کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سه‌نای ئه‌مریکا ڕۆژی سێشه‌ممه3 ،ی ڕێبه‌ندان د .ئاسۆ حه‌سه‌نزاده ،جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان که بۆ هێندێك کاروباری سیاسی و حیزبی سه‌ردانی واڵته یه‌كگرتووه‌کانی ئه‌مریکای کردبوو ،سه‌ردانی مه‌جلسی سه‌نای ئه‌و واڵته‌ی کرد و له‌الیه‌ن هه‌یئه‌تێکی سێ که‌سی پێکهاتوو له ئێریک تراگه‌ر ،راوێژکاری باب کۆرکه‌ر سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سه‌نا؛ ئالێکس ئێبلین ،یاریده‌ده‌ری سیاسی و کریس هاڤڵ یاریده‌ده‌ری یاسایی کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سه‌نا پێشوازیی لێ کرا. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ،سه‌ره‌تا د .ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده وێڕای خستنه‌ڕووی پاشخانی مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران و بارودۆخی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌اڵت، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که سه‌رباری گوتار و ئاقارێکی نوێ که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سه‌رۆک ترامپ سه‌باره‌ت به ئێران گرتوویه‌ته‌ر به‌ر ،هه‌روه‌ک ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و به‌گشتی ناوچه ده‌ری خستووه، کۆماری ئیسالمی له بردنه‌پێشی سیاسه‌ت و ستراتژییه‌كانی پێشووی به‌رده‌وامه. ئه‌مه‌ش بێگومان نه‌ک هه‌ر به زیانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵک و گه‌النی ئێران به‌ڵکوو به زیانی ئاینده‌ی ئاشتی و ته‌ناهی له ڕۆژهه‌اڵتی نێوه‌ڕاست و به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌منیه‌تی ڕۆژئاوا ته‌واو بووه .هه‌ربۆیه ناوبراو ئاماژه‌ی به پێویستیی گرتنه‌به‌ری ستراتژییه‌كی روونتر و کاراتری ئه‌مریکا له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی ناوچه و نفوز و په‌لکێشانی تێکده‌رانه‌ی کۆماری ئیسالمی کرد. دواتر هه‌یئه‌تی ڕاوێژکارانی کۆمیته‌ی کاروباری سه‌نای ئه‌مریکا وێڕای خستنه‌ڕووی کۆمه‌ڵێك پرسیار و وه‌رگرتنه‌وه‌ی واڵم له هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکڕات سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوخۆی ئێران و خه‌باتی کورد له ئێران ،هۆکاره‌کانی ئه‌م ناڕوونی و نالێکییانه‌یان باس کرد ک ه له سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌ی ڕۆژئاواییه‌كان و ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ئێران به‌دی ده‌کرێ و خستیانه خانه‌ی فراوانتری کێش ه و ملمالنه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان و جیاوازیی بۆچوون نه‌ک هه‌ر له‌نێوان ڕۆژئاواییه‌كان به‌ڵکوو له‌نێو خودی داموده‌زگاکانی واڵته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریکا.
پێکهاتنی مێزگردێک بۆ جێگری سکرتێری گشتیی حدک له «واشینگتۆن ئینستیتوت»
ڕۆژی سێشه‌ممه3 ،ی ڕێبه‌ندان ئه‌نستیتۆی واشینگتۆن بۆ سیاسه‌ت له ڕۆژهه‌اڵتی نێوه‌ڕاست که ناوه‌ندێکی سه‌ره‌کیی توێژینه‌وه و سیاسه‌تسازی سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌اڵتی نێوه‌ڕاسته و یه‌كێک له گرینگ‌ترین تینک تانکه‌کانی ئه‌مریکایه ،مێزگردێکی تایبه‌تی بۆ جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان رێک خست. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که ژماره‌یه‌ک توێژه‌ری ئه‌کادیمی و ڕاوێژکاری سیاسی تێیدا به‌شدار بوون ،سه‌ره‌تا جێگری سکرتێری گشتیی حیزب باسێکی سیاسیی پێشکێش کرد .به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له سااڵنی ڕابردوو‌دا فاکته‌ری کوردی وه‌ک عونسورێکی گرینگی ئاینده‌ی رۆژهه‌اڵتی نێوه‌ڕاست زیندوو بۆته‌وه و سه‌رنجی پێ ده‌درێ ،به‌اڵم ئه‌و سه‌رنج پێدانه که‌متر کورده‌کانی ئێرانی گرتۆته‌وه .ناوبراو دانی به‌وه‌دا نا که ڕیال پۆلیتیک هه‌روا به‌سه‌ر پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا زاڵه و سیاسه‌تی هه‌ر ده‌وڵه‌تێک له‌گه‌ڵ کوردی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان پاشکۆی سیاسه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی حاکم به‌سه‌ر ئه‌و به‌شه له کوردستان دایه. باس له پاشخانی خه‌باتی کورد له ئێران ،ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌کانی سه‌ر رێگای بردنه‌پێش و سه‌رخستنی خه‌باتی کورد له ئێران و لێکدانه‌وه‌ی خاڵه به‌هێز و الوازه‌کانی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی خه‌ڵکی ئێران و به‌شی خه‌ڵکی کوردستان له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب بوو.
کۆبوونه‌وه‌ی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری دێسکی عێراق و ئێران له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی واڵتی ئه‌مریکا
ڕۆژی هه‌ینی6 ،ی ڕێبه‌ندان د .ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کریستۆفه‌ر کالرک یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی دێسکی عیراق و ئێران له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆبۆوه. له سه‌ره‌تای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا جێگری سکرتێری گشتیی حیزب پاش وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی پاشخان و ئامانج و به‌ستێنی خه‌باتی کورده‌کانی ئێران و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ،ئیشاره‌ی به کاریگه‌ریی رووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه به‌تایبه‌تی هه‌لومه‌رجی پاش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان و به‌گشتی جموجۆڵ و مانۆڕه‌کانی کۆماری ئیسالمی له عیراق و ناوچه له‌سه‌ر ئه‌و خه‌باته کرد .د .ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده ئینجا قامکی خسته سه‌ر نالێکی و ناڕوونییه‌کانی ستراتژیی رۆژئاواییه‌کان و واڵته یه‌كگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له مامه‌ڵه له‌گه‌ل هاوکێشه‌کانی ناوچه و نه‌خش و نفوزی کۆماری ئیسالمی‌دا و کاریگه‌ریی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه هه‌م له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی خه‌ڵکی ئێران و هه‌م له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه و ئه‌منیه‌تی جیهانی .جێگری سکرتێری حیزب ئینجا بۆچوون و روانگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی له‌مه‌ڕ ئاینده‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران و رێگاکانی به‌هێزکردنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵک و گه‌النی ئێران شی کرده‌وه. دواتر کریستۆفه‌ر کالرک ڕوانگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی خۆرهه‌اڵتی نێوه‌ڕاست به گشتی و عیراق و ئێران به‌تایبه‌تی ،و پێوه‌ندی و کاریگه‌ریی نێوان کێشه و ملمالنێکانی ناوچه له گۆشه‌نیگای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکاوه خسته‌ڕوو.
بەڕیوەچوونی ڕیوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان لە واڵتی سوئیس ڕۆژی شەممە1 ،ی ڕێبەندان لە شاری زووریخی واڵتی سویس لە ڕێورەسمێکی بەشکۆدا یادی ٧٢ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە بەشداری نوێنەرانی چەند حیزبی سیاسی بەرزڕاگیرا. لەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی میوان خوێندرانەوە و دوای پێشکێش‌کردنی پەیامی کۆمیتەی حیزب ،چەند بڕگەیەکی ئەدەبی و هونەری پێشکێش کران.
پانتۆمیمێکی پڕ «دەنگ و هەرا» (خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ وێنه‌یه‌ک ل ه خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌م دواییانە لە ئێران) د .کوێستان گادانی خۆپیشاندانە جــیــاواز و بــەربــاوەکــەی مانگی بەفرانباری ٩٦لە ئێران دوایین ناڕەزایەتیدەربرین نابێ لە تەمەنی کۆماری ئیسالمی‌دا .لە نیزیک بە چــوار دەی ــەی ڕابــــردوودا ئێمە شاهیدی دۆخــی ئاڵۆزی نێوخۆیی ئێران بووین و هاوکات دیتمان کە ئەم ڕێژیمە بە مەبەستی پەرەسەندن و سەپاندنی ئــیــدۆلــۆژیــی سیاسیی خــۆی ئــەم ئــاڵــۆزیــیــەی بۆ واڵتانی دیکەی ڕۆژهەاڵتی نێوەڕاست گواستۆتەوە، بێ خەبەر لــەوەی ئەم چاڵەی بۆ دەراوسیەکانی هەلکەندبوو خۆی و ئیدۆلۆژییەکەی خەریکن تێیدا نقووم دەبن و حوکمی مەرگ و نەمانی بە دەستی خەڵکی نێوخۆی ئێران بۆ واژۆ دەکرێ. ئەگەر ئاوڕێکی خیرا بە نــێــوەرۆک ،پێکهاتە و دروشم و بەرباڵویی خۆپیشاندانەکانی بەفرانبار بدەینەوە ،دەبینین کە سێ هۆکاری گــرێــدراو و بنەڕەتیی سیاسی ،کۆمەاڵیەتی و ئابووری تێدا زەق و بەرچاو بوو .دیارە جێگای پرسیار نیە کە لە واڵتێکی وەک ئێران کە لە ســەر سیستمێکی ئیدۆلۆژیک دامەزراوە و سیاسەتی خۆی لە سەر پەرەپێدانی ئەم ئیدۆلۆژییە دادەرێژێ ،جیاکردنەوەی کــەرتــی ئــابــووری و سیاسی بــۆ ئــەم حکومەتە لە توانا و خواستی ئــەو دوورە .داڕشتنی هەر بەرنامەیەکی تۆکمە و پوختی سیاسی و ئابووری لە هەر حکومەتێکدا ،ئەمنیەت و خۆشبژیویی بۆ کۆمەڵگەی لێ دەکەوێتەوە ،شتێک کە خەڵکی ئێران بە گشتی لە ٤٠ساڵی ڕابردوو‌دا لێ بێبەش بوون. بۆیە ئەو ناڕەزایەتییانە نە چاوەڕەواننەکراو بوون و نە ناسروشتی ،ئــەوەش کە سەرنجی ڕاکێشام و بوو بە هۆکاری نووسینی ئەم چەند دێرە ،ڕۆل و شێوەی دەربرینی نارەزایەتیی ژنــان بــوو لە خۆپیشاندانەکاندا. ژنانی ئێران لە مێژووی هاوچەرخی ئێران‌دا کەم و زۆر هەمیشە پشک و ڕۆڵیان لە ئاڵوگۆڕەکاندا هـــەبـــووە .ل ــێ ــرەدا بـــاس لــە بــاشــی یـــان خــراپــی دەسکەوتەکان نیە ،ڕەنگبێ لە ڕوانگەی هیندێک کــەس ڕۆلـــی ژنـــان لــە خۆپیشاندانەکانی پێش شۆڕشی مەشرووتە ،دوای شۆڕشی مەشرووتە و هەروەها لە شۆڕشی گەالنی ئێران لە ١٣٥٧دا جێگەی ڕەخنە یان بەرزنرخاندن بێ ،ئەوەی لێرەدا مەبەستی باسکردنە هاتنە سەر شەقام و دەربرینی ناڕەزایەتی بۆ گەیشتن بە خواستەکانە لە ڕێگەی کەلکوەرگرتن لە مێتودی نوێ. ناکرێ و ناگونجێ لە نووسینێکی ئاوا کورت‌دا هەموو نموونەکان بێنینەوە و شــەن و کەویان بکەین ،بۆیە تەنیا باسی وێنەیەک دەکــەم کە بە قــەرا بێدەنگیی وێنەکە پەیامی پێ بــوو .وێنەی سەرنجڕاکێش ،وێنەیەکی نامۆ نیە ،وێنەیەکی نەدیتراو نیە و هەمان وێنەیە کە سێ ئێلێمێنتی چاوترسێن و تۆقاندنی بۆ کۆماری ئیسالمی لە خۆی گرتووە کە ئەویش بریتین لە :ژن ،شەقام و شــۆڕش .سێ وشە کە هەر وشەیەی خۆی بە دەیان پەیام و سیمبولی تایبەت بە خۆی پێیە. ڕۆژی ٧ی بــەفــرانــبــار ڕاســــت ل ــە گــەرمــەی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان ژنێکی الوی ٣١ساڵە، هەم دایــک ،هەم كچ و هەم نەسلی پێگەیشتووی دوای ئینقالبی ئێران بە نــاوی «ویــدا موحد» بە هەالوەسینی سەرپۆشی سپی ،لە ســەر شەقام، ئەویش لە شەقامی پڕ لە هاتوچۆی «ئینقالب»ی شاری تاران بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە حیجابی ئیجباری بــۆ مــاوەیــەکــی کــەم بــە خۆنواندنێکی «پانتۆمیمی» واتە بە بێدەنگی پەیامی خۆی و بە میلیۆن ژنی نارازیی دیکەی واڵتی گەیاندە دەسەاڵت و دنیای دەرەوە .بە هاتنی پیاوانی حکومەت بۆ سەر شەقام و دەستبەسەرکردنی ویــدا پــەردەی ئەم شانۆیە بە ڕواڵەت دادرایــەوە ،ناخافڵ لەوەی ویداکان لە شوێنێکی دیکە خەریکی نووسینەوەی شانویەکی دی بۆ نواندنن. ئەم جۆرە هەڵوێستە هەڵگری چەند جۆر ئاماژە و پەیامی ڕوون و شاراوەی تایبەتییە: یــەکــەم؛ وی ــدا دەیــزانــی چ چــارەنــووســێــک و چ دژکردەوەیەک چاوەڕێیەتی ،بەاڵم دیسان دێتە سەر شەقام .ئەو ساغ بۆتەوە کۆرپەی ١٩مانگەی خۆی بەجێ بێڵێ و بەرەوپیری مەرگ بچێ بۆ ئەوەی داهاتوویەکی باشتر بۆ نــەوەی نــوێ دەستەبەر بکا ،یان النیکەم بەو هیوایە گیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە. دووهــەم؛ وی‌دا بە هەاڵوەسینی سەرپۆشەکەی، ئـــەو س ــەرپ ــۆش ــەی ک ــە ل ــە ڕوانـــگـــەی کــۆمــاری ئیسالمییەوە شــونــاس و کەسایەتیی ڕەگــەزیــی دەستنیشان دەکا ،ئەو بە وەالنان و هەاڵوەسینی ئەویش لە سەر شەقامی «ئینقالب» بە بێدەنگی
ئــەو دەنــگــە هــەڵــدەبــرێ :کــە ســەرپــۆش ناتوانێ کەسایەتی و شوناسی ئەمنی ژن دیــاری بکا، کە بە کپکردنی دەنگی ئێمە ناتوانن درێــژە بە سیاسەتی بێزارکەرانەی خۆتان بدەن ،کە ژنان چیدی فریوی دروشمەکانی ئێوە وەک عەداڵەتی کۆمەالیەتی و یەکسانیی ســەردەمــی شۆرشی ٥٧ی سەر شەقامی «ئینقالب»ی ئێوە ناخۆن، کە ئێمەی ژن ،ئەمن وەک ژن ئەمرۆ لە سەر شەقامێک کە تۆ شانازی بە ناوەکەی دەکەی؛ ڕاست لە سەر ئەم شەقامە بەم شێوەیە ئینقالبت دەگەڵ دەکەم کە بزانی بۆ منی ژن هەموو سوچ و پەنایەکی ا واڵتە پڕە لە نەفرەت و بێزاری .بە بێدەنگی ناڕەزایەتیی خۆم دەردەبــرم کە تابۆی نیزامەکەتم شکاندبێ ،کە پێت بڵێم پێکهاتە و ڕوانگەی تۆ لە ئێران کۆتایی تەمەنێتی .هاتوومە ســەر شــەقــام کــە بــە بێدەنگی و بــێ هەست و خوست پێت بڵێم :نە بە بیانووی ئاژاوەگێری، نە بە بیانووی خەلک کۆکردنەوە ،نە بە تۆمەتی الیەنگریی سیاسی ،نە بە تۆمەتی دەسکیسیی خەڵکی بیانی ناتوانی لە نــاوم بــەری؛ هاتووم
پێت بڵێم کە تەنیا بە بێدەنگییەکی چەند دەقەیی دەتوانم ترس و زەنــدەق لە تۆدا ببینم ،ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە تۆ لە بەر هێزی خەڵک خۆ ناگری و تەنانەت لە بێدەنگیی من دەترسی؛ چونکە باشتر لە هەموو کەس دەزانی کە بنەمای نیزامەکەت وەها هەرەسی هێناوە و هڵۆڵ بووە کە بە شەکانەوەی سەرپۆشی سەرم وەلەرزین دەکـــەوێ .هــاتــووم بڵێم کە ئێمە نە چی دیکە دەترسین و نە هیچی زیاترمان هەیە تا لە دەستی بدەین ،بۆیە هاتووم بە بێدەنگی پێت بڵێم کە ئیدی بەسە ،چونکە بە میلیۆن ژنی پەراوێزخراوی ئەم نیشتمانە لێ بــڕاون کۆتایی بە نەهامەتییەکانی خۆیان و تەمەنی تۆ بێنن. خوێندنەوە و ئــامــاژەدان بە هیندێک پەیام و هۆکاری ئەم جۆرە هەڵوێستگرتنە تەنیا بەم وێنەیە ســنــووردار ناکرێ ،هاوکات دەبــێ چــاوەڕوانــی زیان و دەسکەوتەکانی ئەم جۆرە هەڵوێستانەش بین .لە مێژووی تۆمارکراوی بزووتنەوەی ژنانی ئێران و بەشدارییان ،بۆ نموونە هەر لە ڕوودای گریبایدوف و بزووتنەوەی تەنباکو ڕا بگرە تا ئەم خۆپێشاندانەی مانگی بەفرانبار؛ دەبینین کە ژنان زۆر جار لە پیش پیاواندا هەلوێست دەگرن ئەگەرچی مێتۆد و شێوەی نارەزایەتیدەربڕینیان جیاواز بــێ؛ بــەاڵم گرینگتر لە بەشداربوون و هەڵوێستگرتن ،هەبوونی بــەرنــامــەو پالنێکی تۆکمەیە بۆ داهاتوو .ئەگەر باس لە سەرکەوتنی بــزووتــنــەوەیــەک بــکــەیــن ،دەبـــێ ســێ قۆناغی سەرەتایی خۆی تێپەرێنێ کە ئەویش دەتوانێ بریتی بێ لــە :هــۆکــار ،دەربــریــن و بــەردەوامــی نارەزایەتی بۆ گەیشتن بە ئامانج. خەڵکی ئێران بە گشتی و بزووتنەی ژنان بە تایبەتی قۆناغی یەکەم و دووهەمیان تێپەراندوە،
ب ــەاڵم بــۆ قۆناغی سێهەم (واتـــە بــەردەوامــی) تــا ئێستاش بەرنامەدانانێکی بــاش ،یــان پالن و ئالترناتیوێک دیــار نیە .ڕاستە دەزانــیــن ئەم دەسەاڵت و شێوە حکومەتکردنە جێگای پەسند نیە و قبول ناکرێ ،بەاڵم دەبێ لەسەر ئەوەش ساغ بووبیتنەوە کە بە دوای چیدا دەگەڕێین و چمان دەوێ و چۆنی بە دەست دێنین .کەواتە ئەگەر وی‌دا بە بێدەنگی خۆی سەدی بێدەنگیی شکاند و تابۆی پێناسەی ئۆلگۆی سێهەمی ژن (ژنێک نە شەرقی بێ نە غەربی ،بەڵکوو ژنی موسلمانی ئێرانی) شکاند و بگرە بە سەدان ژنی دیکە گیانی خۆیان فیدای مسۆگەرکردنی ئازادیی نەوەی داهاتوو دەکەن ،حەق وا نیە ژنانی دیکە لە پەراوێزدا بن و سەیرکەری گەمەکە بن .لەم هەلومەرجەدا ئەرکی ژن بە گشتی ئەوەیە کە پشتیوانی لەم جــۆرە هەلوێستانە بکا ،بەشدار بێ لە دارشتنەوەی کۆمەڵگەیەکی یەکسان و سیکۆالر،؛ بەرژەوەندیی تاک وەال بنێ و کار بۆ هەموو کۆمەڵگە و بەتایبەتی چینی زوڵملێکراو بکا ،بۆ ئەوەش کە لە ئاڵوگۆرێکی دیکەدا کەس
خۆی لە پەراوێزدا نەبینێتەوە و هەموو پێکەوە ئەرکی بەڕێوبردنی واڵتیان لە سەر شان بێ، دەبێ لە ئێستادا هەموو هەنگاوی بۆ هەڵبێننەوە و هەست بە بەرپرسایەتی بکەن. شۆڕشێکی ژنــانــە تەنیا ژنــی شۆرشگێری چەک لە شانی پێویست نیە ،بەڵکوو بەشداریی بەرین و پشتیوانیی هەمەڕەهەندی ژنانی دەوێ. لە ئێستادا هەموومان دەبێ لە دەرفەتەکان بە باشترین شێوە کەلک وەرگرین و هەوڵ بدەین لە نموونەی «وی‌دا موحد» و ویداکان پەروەردە بکەین کە کۆمەلگا شانازیی پێوە بکا و نەهێڵین سەرلەنوێ کەسانی فورسەتتەلەبی وەک طاهرە دباغ (مرضیە حدیدچی) نوێنەرایەتیی ژن بکا کە بە سزادان و ئیدیۆلۆژی ئیسالمگەرایی خۆی، ژن بوون و مرۆڤبوونی لە زاتیدا نەمابوو .ئەگەر شانۆی «پانتۆمیمی» ویــدا کۆمەڵگەی هەژاند و لە بێدەنگی وەخەبەری هێنان ،بەاڵم زەبر و سزای «طاهرە دەباغ» دەنگی ژن ،واتە دەنگی کۆمەڵگەی بۆ ماوەیەکی زۆر خەواند و کپ کرد. لــە کۆتاییدا م ــاوە بڵێم کــە چـــاوەڕێ نەبین کەسێکی دی بــێ و داهــاتــووی ئێمە چــێ بکا، با هەر لە ئێستاشدا نەژین و بە ئەزموون لە وانەکانی ڕابردوو بۆ داهاتوو بنواڕین و دادێی خۆمان بە دەستی خۆمان دابرێژین ،بۆ ئەوەش تەنیا ڕێگا هاوبەشی و بەشداریکردنە لە ڕەوتی رووداوەکاندا ،کەواتە ئەگەر تا ئێستا وەخەبەر نەهاتووین با بە شانۆ بێدەنگە پر لە پەیامەکەی وی‌دا و ویداکانی دوایە وەخەبەر بێین و تا لەوە درەنگتر نەبووە لەم قافلەیەش جێ نەمێنین؛ ئەگینا ڕێگای کۆمەڵگەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە بۆ نەوەی داهاتووشمان دەبێتە خەون.
ژماره٧١٩:
7
15ی ڕێبەندانی ٤ _ ١٣٩٦ی فێورییەی ٢٠١٨
مه‌رجه‌کانی سه‌رکه‌وتنی جووڵه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئه‌مجاره له ئێران (ده‌قی قسه‌کانی د .ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده ,جێگری سکرتێری گشتیی حیزب له سیمیناری «مێراو» له واشینگتۆن)
په‌نێلی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب ل ه سمیناری ده‌زگای مێراو ل ه ئه‌مریکا
()1-2
لـه‌گـه‌ڵ ســاو لــه دۆستانی خۆشه‌ویست و ســوپــاس و ده‌سخۆشی لــه «مــێــراو» بۆ پێکهێنانی ئه‌م سیمینار ه که به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕووداوه‌کــانــی ئ ـه‌م دوایــیــانـه‌ی ئێران ت ـه‌واو به‌وه‌خت و به‌جێیه .پێش هه‌موو شتێک پێم خۆشه بڵێم ئه‌وه که منیش باسه‌که‌م لێره‌دا به زمانی فارسی پێشکه‌ش ده‌که‌م ،ئه‌وه ته‌نیا هۆکاری عه‌مه‌لیی هه‌یه و بۆ ئاسانکارییه، واته ئه‌وه که فارسی ته‌نیا زمانه که هه‌موو به‌شدارانی ئه‌و سیمیناره لێی تێده‌گه‌ن ،ده‌نا به باوه‌ڕی من هیچ زمانێک له زمانێكی دیکه فـه‌ڕزتــر نیه و ب ــاوه‌ڕم به داهاتوویه‌که که ل ـه‌ودا تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و دووالیـه‌نــه له روانگه‌کانمان پێش هه‌موو شتێک به فێربوون و به‌كاربردنی زمانه‌كانمان نیشان بده‌ین. وه‌ک راگه‌یه‌ندراوه ،ته‌وه‌ری ئه‌م سیمیناره لێکدانه‌و ه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌هه‌ند ه نوێیه‌کانی جووڵه و هه‌ستانی ئـه‌م دواییانه‌ی خه‌ڵکی ئێرانه .له‌گه‌ڵ ئــه‌وه‌دا که له‌گه‌ڵ سه‌ردێڕی سیمیناره‌که تــه‌واو کۆکم چونکه جــۆش و خرۆشی ئه‌م دواییانه کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندیی نــوێ و جێگای هــیــوای هـه‌یــه کــه پێویسته زه‌ق بــکــرێــنـه‌وه ،بـ ـه‌اڵم لــه‌و بـــــاوەڕه‌دام که نابێ ته‌نیا به شڕۆڤه‌کردن قه‌ناعه‌ت بکه‌ین، به‌ڵکوو پێویسته هه‌وڵیش بده‌ین سه‌باره‌ت به ده‌کارخستن و باشترکردنی ئه‌م ڕه‌هه‌نده نوێیانه به چه‌شنێک که ئ ـه‌م حه‌ره‌که‌ته یا حه‌ره‌که‌ته‌کانی له‌م جــۆره درێــژ ه بکێشن و سـه‌ره‌نــجــام ســه‌رکــه‌ون ،بــۆچــوونــی خۆمان بڵێین ،به‌تایبه‌تی کــه پانێلیسته‌کانی ئه‌م سیمیناره هه‌موومان سه‌ر به کۆمه‌ڵێک الیه‌ن و رێکخراوین که له‌م دواییانه‌دا له چوارچێوه‌ی شووڕای دێموکڕاسیخوازانی ئێران‌دا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پره‌نسیپ و بنه‌مای هاوبه‌ش بۆ ل ـه‌م ـه‌ودوای خه‌بات و ئاینده‌ی ئێران رێک که‌وتووین ،و هه‌لومه‌رجی ئێستا باشترین ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی بزانین به‌ڕاستی ئه‌م جۆره ڕێککه‌وتنانه چه‌نده قابلیه‌ت و که‌یفیه‌تیان هه‌یه. هه‌روه‌ک گوتم جوڵه و جۆش و خرۆشی ئــه‌م دوایــیــان ـه‌ی نــاوخــۆی ئــێــران کۆمه‌ڵێک ڕه‌هه‌ندی نوێی هه‌یه که خاڵی به‌هێزی ئه‌م حه‌ره‌که‌ته‌یه ،بـه‌اڵم هێندێک تایبه‌تمه‌ندیشی هـــه‌ن کــه لــه ح ـه‌ره‌ک ـه‌ت ـه‌کــانــی پــێــشــووشــدا بــــوون و خــاڵــی الواز و پــانــی ـه‌ی ئاشیلی ح ـه‌ره‌ک ـه‌ت ـه‌ک ـه‌ش هــه‌ر ئــه‌م تایبه‌تمه‌ندییه دووباره‌بووانه‌ن .ئه‌من له باسه‌که‌مدا وێڕای هه‌وڵدان بۆ پێناسه‌کردنی حه‌ره‌که‌ته‌که ،ئاماژه به خاڵه به‌هێز و الوازه‌کــانــی ده‌ک ـه‌م و به‌و کــاره له‌ڕاستیدا تێده‌کۆشم پێویستییه‌کانی گــۆڕیــنــی ئــه‌م ح ـه‌ره‌ک ـه‌تــه بــۆ بــزوتــن ـه‌وه یا ڕه‌وتــێــکــی گـــۆڕان ســاز ده‌ستنیشان بکه‌م. ئه‌گه‌ر تا ئێستا له ده‌سته‌واژه‌ی جووڵه و جۆش و خرۆش که‌ڵکم وه‌رگرت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئـه‌م ده‌ســتـه‌واژانــه نۆترال و نــاڕوونــن و کانسێپت یــان چ ـه‌مــک نــیــن .به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ســتـه‌واژه‌گـه‌لــی وه‌ک بــزوتــنـه‌وه ،ڕاپه‌ڕین یا ئینقالب که ئـه‌وانــه ه ـه‌م له کۆمه‌ڵناسیی سیاسی‌دا چه‌مکی دیــار و پێناسه‌کراون و هــه‌م لــه مــێــژووی ئــێــرانــدا هه‌ڵگری بارێکی واتــایــی تــاقــیــکــراوه‌ن .به‌پێی گۆشه‌نیگا یان ئه‌و چوارچێوه تیئۆریکه‌ی هه‌ڵی ده‌بژێرین هه‌ڵسه‌نگاندن و ئاکامگیرییه‌کان ده‌توانن زۆر جیاواز بن ،بـه‌اڵم ئه‌گه‌ر لـه‌ڕاده‌بـه‌ر بـه‌دوای تــیــئــۆری س ــازی و جــۆرنــاســیــدا ن ـه‌ڕۆیــن و شته‌که ساد ه بکه‌ینه‌وه ،ده‌توانین بڵێین که بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ره‌که‌تی ئێستای خه‌لکی ئێران ببێته بزوتنه‌وه یان کارزارێک که گۆڕان دروست بکا (جا ئه‌و گۆڕانه له‌ڕێگای پاشه‌كشه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاوی ڕێژیم بێ یا له ڕێگای ئینقالبێکی دیکه‌وه) ،پێویسته ئه‌و حه‌ره‌که‌ته به هێندێک تایبه‌تمه‌ندی ت ـه‌یــار بــکـه‌یــن .به‌پێچه‌وانه‌ی حه‌ره‌که‌ته‌کانی پێشوو ،حه‌ره‌که‌تی ئه‌مجاره‌ی خه‌ڵک له ئێران کاکڵ و جه‌وهه‌ری زۆربه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه پێویستانه‌ی تێدایه به‌اڵم به‌شێوه‌ی سه‌قه‌ت و زه‌فه‌رهه‌ڵگر .که‌وابوو داهاتووی ئه‌م حه‌ره‌که‌ته و حه‌ره‌که‌ته‌کانی له‌مه‌ودوا به‌ستراوه‌ته‌وه به هاوهه‌نگاوی و لێهاتوویی هه‌موو ئازادیخوازانی ئێران بۆ دروستکردن ،باشترکردن و قووڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه و له به‌رامبه‌ردا که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی الوازی و که‌موکوڕییه‌کان. نــمــوونــه‌کــانــی ئـــاڵـــوگـــۆڕی ســیــاســی و کۆمه‌اڵیه‌تی له واڵتانی جیهاندا یه‌کجار زۆر و جیاوازن و له‌به‌رهه‌ڵگرتنه‌وه و به‌گشتی کــردنــی هیچ مۆدێلێکی گــۆڕانــی بنه‌ڕه‌تیش نــه مومکینه و نــه بــه قــازانــجــیــشــه .دی ــاره ئ ـه‌زمــوونــی گ ـه‌النــی دیــکــه بــۆ نــمــوونــه سێ چــوار شه‌پۆلی دێموکڕاتیزاسیۆن له دنیادا به‌بێ شک ده‌توانێ به‌سوود و ئیلهامبه‌خش بێ ،به‌اڵم له هه‌مووی گرینگتر له ڕوانگه‌ی منه‌وه واقعیاتی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگەی ئێران و
ئه‌زموونی سه‌د ساڵه‌ی چه‌رخه‌ی بێ ڕاوه‌ستانی س ـه‌ره‌ڕۆیــی-گــۆڕان-س ـه‌ره‌ڕۆیــیــه .ئێستا ئایا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی ئه‌من هێنده‌ی پێ له‌سه‌ر داده‌گرم کامانه‌ن؟ مادام هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕاین که نه درێژه‌کێشانی وه‌زعیه‌تی مه‌وجوودمان قبووڵه و نه ده‌شمانه‌وێ جارێکی دیکه تاقمێک (چ له‌نێو نیزام چ له ده‌ره‌وه‌ی نیزام) سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌می ناڕه‌زایه‌تی و فیداکاریی خه‌ڵک بۆخۆیان ببه‌ن ،ده‌بێ سه‌رنج بده‌ینه کۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی و پێویستی کــه لــه ڕوانــگ ـه‌ی مــنـه‌وه النیکه‌م ش ـه‌ش ده‌ســتـه‌ن: مه‌رجی یه‌که‌می هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ک که گۆڕانی بنه‌ڕه‌تیی له واڵتێک‌دا لێ بکه‌وێته‌وه ،ڕه‌سه‌نایه‌تی و خۆجێی بوونی سه‌رچاوه و هۆکاره‌که‌یه‌تی ،واته ئه‌وه که به‌ستێن و پاڵنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و ویستی گــۆڕان له قوواڵیی کۆمه‌ڵگادا و له‌سه‌ر بنه‌مای کێشه‌ی خه‌ڵک و ده‌سه‌اڵت هه‌بێ به‌ده‌ر ل ه کێشه و مشت و مڕه ده‌ره‌کی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نێوان حکومه‌ته‌کان .ب ـه‌بــاوه‌ری من ئـه‌م یه‌که‌مین تایبه‌تمه‌ندییه لـ ه ه ـه‌مــووان که‌متر جێگای باسه و ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین موناقشه هه‌ڵناگرێ. راسته که له حاڵه‌تی له‌مجۆره‌دا هه‌میشه کێشه‌کان ره‌هـه‌نــدێــکــی نێونه‌ته‌وه‌ییش بــه خ ــۆوه ده‌گـــرن و له‌هه‌رحاڵدا کۆماری ئیسالمی هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئێعترازی بــه بێگانه‌کان نیسبه‌ت ده‌دا ،بــه‌اڵم بۆ هه‌موو الیه‌ک روون و ئاشکرایه که پاڵنه‌ری ئه‌وه‌ڵ و ئاخری ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌م دواییانه هه‌روه‌ک هــی ئ ـه‌وان ـه‌ی پێشوو پــڕبــوونــی کــاس ـه‌ی سه‌بری خه‌ڵک و وه‌زاڵه هاتنیان له‌و هه‌موو زوڵم و سته‌م و ناکارامه‌ییه‌ی رێژیمه .ئه‌م حه‌ره‌که‌ته نه‌ک ته‌نیا ئاکامی که‌ڵه‌که بوونی کێشه چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کانی واڵت لـــه‌بـــواری هــــــه‌ژاری ،بــێــکــاری ،ئیختالس، رانــتــخــۆری ،بــه‌رزب ــوونــه‌وه‌ی نــرخ ـه‌کــان ،نه‌مانی یارمه‌تییه‌کان و شتی لـه‌م بابه‌ته‌یه و بزوێنه‌ری ده‌سپێکی حه‌ره‌که‌ته‌که‌ش هه‌ر ویستی مه‌عیشه‌تییه، به‌اڵم هه‌روه‌ک له ئاقاره‌کانی دواتری حه‌ره‌که‌ته‌که و دروشمه‌کان ڕا وه‌ده‌رکه‌وت خه‌ڵک زۆر چاک ئاگاداری ره‌هه‌ندی سیاسی و ریشه‌ی سه‌ره‌کیی کێشه‌کانیش هه‌ن و لێیان غافڵ نین ،واتــه بوونی ئیستبدادێکی مه‌زهه‌بی که به‌پێچه‌وانه‌ی زه‌رفییه‌ته رواڵه‌تییه‌کانی له‌بواری رکابه‌ری بۆ ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌اڵتدا،
ئه‌من دووپات بوونه‌وه‌ی وه‌ها سیناریۆیه‌ک بۆ جارێکی دیکه‌ش له ئێران به‌دوور نازانم .به‌اڵم ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ ئه‌و نیگه‌رانییه وه‌دی نه‌یه ،ده‌بێ بزانین که ته‌نیا کاتێک له ئێران بزوتنه‌وه‌یه‌کی گۆڕانساز سه‌رده‌که‌وێ و به‌رهه‌می دڵخوازی ده‌بـــێ کــه ه ـه‌مــوو یــا النــیــکـه‌م زۆربــــه‌ی چین و توێژه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگە تێیدا چــاالک بن. حه‌ره‌که‌تی ئێستا له‌ڕووی به‌رباڵوییه‌وه له سی و نۆ ساڵی ڕابــــردوودا بێ وێنه بــووه .به‌اڵم پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌م به‌رباڵوییه ته‌نیا به‌رباڵوییه‌کی جوغرافییه هــه‌روه‌ک که هه‌یه ،یــان له‌پاڵ ئــه‌وه‌ش ،لــه‌ڕووی پێکهاته‌ی سۆسیۆلۆژیی ح ـه‌ره‌ک ـه‌ت ـه‌ک ـه‌ش ـه‌وه زۆربــه‌ی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگە به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که له بزوتنه‌وه‌کانی پێشوودا به‌شدار بوون، یان به‌هه‌رحاڵ هه‌ڵگری ناسنامه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌اڵیه‌تین ب ـه‌شــدارن و ڕه‌نــگــدانـه‌وه‌یــان ل ــه پــێــکــهــات ـه‌ی خــۆپــێــشــانــده‌ران و خــواســتــه ده‌ربڕدراوه‌کانیاندا هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ (وه‌ك ده‌رده‌کـــه‌وێ) کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کیی حه‌ره‌كه‌تی ئێستا زۆرتر الوانی چینی هه‌ژاری کۆمه‌ڵگە بن، ئه‌وده‌م ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ که چین و توێژه‌كانی دیکه‌ی نێو کۆمه‌ڵگە بۆ نموونه چینی مامناوه‌ندی، کارمه‌نده‌کان ،تێکۆشه‌رانی بزوتنه‌وه‌کانی پێشوو (بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری ،بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری، بزوتنه‌وه‌ی ژنــان ،بزوتنه‌وه‌ی )٨٨س ـه‌ره‌ڕای هـه‌مــوو ئ ـه‌و زه‌بــران ـه‌ی ل ـه‌الی ـه‌ن رێــژیــمـه‌وه له قابلیه‌تی خۆرێکخستنیان دراوه ،له حه‌ره‌که‌تی ئێستاشدا زۆرتـــر رۆڵ و ب ـه‌شــداریــان ببێ. لێره‌دایه که وه‌ک کوردێک ده‌مه‌وێ پێداگری له‌سه‌ر رۆڵی نه‌ته‌وه‌کانی نێو ئێران به‌تایبه‌تی کــورده‌کــان بــکـه‌م .ئه‌من کــه تــا ئێستا چه‌مکی خه‌ڵکی ئێرانم به‌کاربرد ،له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌م لـــه‌ڕووی حقووقی و ه ـه‌م بـه‌هــۆی هاوبه‌شی له وه‌زعــیـه‌ت و چــاره‌نــووســدا ،ئـه‌و چه‌مکه به دروست ده‌زانم ،و به‌مجۆره ده‌مه‌وێ نیشانیش بده‌م که کێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كتر نابێ هه‌میشه هه‌ر له‌سه‌ر وشه‌کان بێ .به‌اڵم ئه‌وه‌م ته‌نیا ب ه مه‌رجێک قبووڵه که الیه‌که‌ی دیکه و له‌روانگه‌ی منه‌وه گرینگتری مه‌سه‌له‌که‌ش ببینین که ئه‌ویش
به زۆر شێوه هه‌موو رێگاکانی ئاڵوگۆڕ و ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی ده‌ربڕینی خواستی ئاڵوگۆڕ له‌و نیزامه‌یدا به‌ستووه ،نیزامێک که لــه‌ودا گرینگ‌ترین نیهادی بـه‌رپــرس لــه‌بــواری عـه‌داڵـه‌ت و لێپرسینه‌وه واته ده‌سه‌اڵتی قه‌زایی بووه به ترسناکترین و گه‌نده‌ڵترین و باوه‌ڕپێنه‌کراوترین ده‌زگــای ده‌وڵه‌تی ،نیزامێک کــه بــۆ نموونه به‌جێگای بـه‌ڕێــوه‌بــردنــی دروستی بنیات ه داراییه‌کان یا بردنه‌سه‌ری ئاستی واڵمده‌ریی دامــوده‌زگــاکــانــی حــکــوم ـه‌ت لــه کــاتــی کــاره‌ســاتــه سروشتییه‌کاندا ،هێشتا هه‌ر ئه‌وله‌وییه‌ت به به‌رنامه تێکده‌ره پڕتێچووه‌کانی له ئاستی ناوچه‌یی ده‌دا و به‌مجۆره خه‌ڵکی ئێرانی ن ـه‌ک ه ـه‌ر لــه ئــازادی به‌ڵکوو له پێداویستیی ژیانیش بێبه‌ش کردووه .ئه‌م حه‌ره‌که‌ته له‌پڕ دروست نه‌بووه و به چه‌شنێک نه‌ک هـه‌ر درێــژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پێشوویه به‌ڵکوو ریشه‌ی له مێژووی ئێرانیشدا هه‌یه چونکه هه‌موو ئه‌و خه‌فه‌قان و فه‌رق و جیاوازییانه و نائومێدی له ئیسالحی نیزام که نزیک به چل ساڵ پێش ئێستا خه‌ڵکی هێنای ه سه‌ر ئینقالب کردن ،ئه‌مڕۆش هه‌مان ئه‌و هۆکارانه خه‌ڵکیان ڕژاندۆته سه‌ر شه‌قامه‌کان. تایبه‌تمه‌ندی و پێویستیی دووه‌می بزوتنه‌وه‌یه‌کی گــۆڕانــســاز ب ـه‌ربــاوی و فــراوانــیــی لـه‌سـه‌ر ئاستی سـه‌رجـه‌م واڵت و کۆمه‌ڵگادایه .دیــاره ده‌کــرێ له واڵتێكدا گرووپێکی زۆر بچووکیش کوودێتا بکا، له زۆرب ـه‌ی ئینقالبه‌کانی دنیاشدا چین و توێژێکی دیاریکراوی نێو کۆمه‌ڵگە رۆڵی بڕیارده‌ری گێڕاوه. بۆ نموونه ئینقالبی فه‌ڕانسه به ئینقالبی بۆرژواکان ناسراوه ،ئینقالبی ئۆکتۆبر له‌سه‌ر ده‌ستی کرێکارانی پێترۆگراد به ئه‌نجام گه‌یشت ،ده‌زانین که له ئینقالبی ١٣٥٧ی ئێرانیشدا ته‌نیا توێخێکی کۆمه‌ڵگە ،واته رووحــانــیــیـه‌تــی شیعه بــه رێــبـه‌رایـه‌تــیــی ئایه‌توڵاڵ خومه‌ینی حاسڵی تێکۆشان و فیداکاریی خه‌ڵکی ڕفاند.
بریتییه له فره‌یی و ره‌نگاوره‌نگیی دێموگرافیی ئێتنیکیی ئێران واته بوونی میللییه‌ته جیاوازه‌کان. تا ئه‌و جێگایه‌ش که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خودی کورده‌کان ،سه‌ره‌ڕای فه‌زای ئه‌منیه‌تیی یه‌کجار نائاسایی که هه‌میشه به‌سه‌ر کوردستاندا زاڵ ب ــووه ،خه‌ڵکی کــوردســتــان چــاوەڕوانــی شــاره گه‌وره‌کانی ئێران نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ره‌که‌تی ناڕه‌زایه‌تی وه‌ڕێ بخه‌ن .ئه‌گه‌ر له ئاستی واڵت‌دا هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێک حه‌ره‌که‌تی له‌و جۆره ده‌بینرێ ،له سااڵنی رابــردوودا له کوردستان هــه‌ر ســاڵ چـه‌نــد جــار خـه‌ڵــک بــه ئیعتراز له سـه‌رکــوت و ته‌بعیز بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌م چه‌شنه‌یان وه‌ڕێ خستووه .له هه‌لومه‌رجی ئێستاشدا له‌گه‌ڵ ئه‌و ه که تێچووی ئه‌م جۆره حه‌ره‌که‌تانه له کوردستان زۆر له‌سه‌رتره و زه‌مینه‌که‌شی له هه‌موو شاره‌کانی کوردستان وه‌كــی ـه‌ک نــیــه ،بـ ـه‌اڵم گ ـه‌وره‌تــریــن شــاره‌کــانــی کوردستان له ناره‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا به‌شدار بوون ،ده‌یان که‌س له خۆپێشانده‌رانی کورد هه‌ر ئێستا له زیندانن و به‌شێک له‌وانه‌ش که له زیندان گیانیان لێ ئه‌ستێندراوه کوردن. ب ـه‌ه ـه‌رحــاڵ ده‌مــــه‌وێ بڵێم کــه بـه‌بــێ دیــتــن و دروستکردنی پێوه‌ندی و رایه‌ڵ ه له‌نێوان هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ده‌کارخستنی پــۆتــانــســیـه‌لــی خ ـه‌بــاتــی هــه‌مــوو ئـــه‌و چــیــن و تــوێــژانــه ،هیچ به‌شێک لــه کۆمه‌ڵگا به‌ته‌نیایی ناتوانێ سه‌رکه‌وتوو بێ .بۆ ئه‌مه‌ش ،پێویسته بـــژارده سیاسی و رووناکبیرییه‌کان له‌سه‌ر ساز و کار و گوتارێک رێك بکه‌ون که هه‌موو هــێــزه‌کــانــی نێو کــۆمـه‌ڵــگــای ئــێــران به‌تایبه‌تی نـه‌تـه‌وه‌کــانــی ئ ـه‌م واڵت ــه خــۆی تــێــدا ببیننه‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه3 ،ی ڕێبه‌ندان ئه‌نستیتۆی واشینگتۆن بۆ سیاسه‌ت له ڕۆژهه‌اڵتی نێوه‌ڕاست که ناوه‌ندێکی سه‌ره‌کیی توێژینه‌وه و سیاسه‌تسازی سه‌باره‌ت به رۆژهه‌اڵتی نێوه‌ڕاسته و یه‌كێک له گرینگ‌ترین تینک تانکه‌کانی ئه‌مریکایه ،مێزگردێکی تایبه‌تی بۆ جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان رێک خست. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که ژماره‌یه‌ک توێژه‌ری ئه‌کادیمی و ڕاوێژکاری سیاسی تێیدا به‌شدار بوون ،سه‌ره‌تا جێگری سکرتێری گشتیی حیزب باسێکی سیاسیی پێشکێش کرد .به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له سااڵنی رابردوودا فاکته‌ری کوردی وه‌ک عونسورێکی گرینگی ئاینده‌ی رۆژهه‌اڵتی نێوه‌ڕاست زیندوو بۆته‌وه و سه‌رنجی پێ ده‌درێ ،به‌اڵم ئه‌و سه‌رنج پێدانه که‌متر کورده‌کانی ئێرانی گرتۆته‌وه. ناوبراو دانی به‌وه‌دا نا که ریال پۆلیتیک هه‌روا به‌سه‌ر پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا زاڵه و سیاسه‌تی هه‌ر ده‌وڵه‌تێک له‌گه‌ڵ کوردی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان پاشکۆی سیاسه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی حاکم به‌سه‌ر ئه‌و به‌شه له کوردستان دایه. باس ل ه پاشخانی خه‌باتی کورد له ئێران ،ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌کانی سه‌ر رێگای بردنه‌پێش و سه‌رخستنی خه‌باتی کورد له ئێران و لێکدانه‌وه‌ی خاڵه به‌هێز و الوازه‌کانی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی خه‌ڵکی ئێران و به‌شی خه‌ڵکی کوردستان له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب بوو.
کۆبوونه‌وه‌ی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ الیه‌نه کوردستانییه‌کانی ئه‌مریکا
له‌سه‌ر بانگهێشتنی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئه‌مریکا، ڕۆژی 7ی ڕێبه‌ندان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ جێگری سکرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حیزب و الیه‌ن ه سیاسییه‌كانی كوردستانی و هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ ل ه واڵتی ئه‌مریكا ڕێک خرا .ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی ه بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئێستای کوردستان و ناوچه و هه‌روه‌ها پێویستی و چۆنیه‌تیی تێگه‌یشتن و هاوکاریی زیاتری الیه‌نه کوردستانییه‌کان به‌ڕێوه‌چوو. حیزب و الیه‌ن ه به‌شداربووه‌كانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه که سه‌ر به هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بوون بریتی بوون له :پارتی دیموکڕاتی کوردستان، یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان ،پارتی دێموکڕاتیکی گه‌الن (هه‌ده‌په) ،کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ،یه‌کێتی دێموکڕاتی کورد له سوریه ،خۆسه‌ریی دێموکراتی له رۆژئاوای کوردستان ،ئه‌نجومه‌نی سوریه‌ی دێموکراتیک له رۆژئاوای کوردستان و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان. جێگری سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستان ،له قسه‌کانیدا ئیشاره‌ی به‌وه كرد که ده‌مه‌ساتی ئێستا بۆیه له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورددا گرینگ و هه‌ستیاره چونکه به شێوه‌یه‌کی که‌متر دیتراو هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌یه‌ک ئه‌ندازه و به‌شێوه‌ی هاوکات و هه‌ماهه‌نگ له‌الیه‌ن ده‌وڵه‌تانی حاکم به‌سه‌ر کوردستاندا که سه‌ره‌ڕای کێشه‌کانی خۆیان ل ه هه‌مبه‌ر پرسی کورددا یه‌كگرتوون ،له‌ژێر هێرش و په‌المار و گوشاردایه. د .ئاسۆ حه‌سه‌نزاده وێڕای ئیشاره به‌وه که به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌مووه په‌المار و مه‌ترسییه هاوبه‌شه بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌ک هه‌ر ڕیزه‌کانی کوردی یه‌كگرتوو نه‌کردووه به‌ڵکوو درز و دابه‌شبوونی زیاتریشی له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی کورددا لێ که‌وتۆته‌وه ،جه‌ختی له‌و ه كرده‌و ه كه بۆ که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی ئه‌و درز و دابه‌شبوونانه و په‌ره‌پێدانی یه‌كگرتوویی هێز ه كوردییه‌كان ،پێویستیمان به ئه‌قڵ و به‌رپرسیارێتیی نه‌ته‌وه‌یی و دوور ڕوانین و یه‌كتر قبووڵ کردنی زیاتر هه‌یه .بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته پێشدا له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان و پاشان له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارچه‌کان ،ئه‌گه‌ر نه‌شتوانین هه‌ر ئێستا هه‌موو الیه‌ك له‌ژێر چه‌ترێكی هاوبه‌شدا یه‌ك بخه‌ین ،النیکه‌م کۆمه‌ڵێک پره‌نسیپ بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ،ده‌ستێوه‌رنه‌دانی کاروباری پارچه‌کانی دیکه ،و کاری هاوبه‌ش له‌و شوێن و کاتانه‌دا که پێویسته هه‌موو کورد به هانا و یارمه‌تیی یه‌کتره‌وه بێن په‌سند بکه‌ین و کاریان پێ بکه‌ین. بەڕیوەچوونی ڕیوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان لە واڵتی ئۆتریش کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە واڵتی ئۆتریش و ڕێکخستنی حیزبی شیوعی کوردستان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ٧٢یەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد ،لە شاری ڤییەنی پێتەختی ئوتریش سیمینارێکیان پێک هێنا. لەم سیمینارەدا کە بەشێک لە کوردانی دانیشتیووی شاری ڤییەن و دەوروبەر بەشداریان تێداکرد ،سەرەتا ئومید بابان باسێکی لەسەر دامەزرانی کۆماری کوردستان و هەلومەرجی ئەوکات و هەروەها تێکڕمانەکەی کرد .ناوبراو لە بەشیکی دیکەی قسەکانیدا چووە سەر ڕووداوەکانی ئەم دواییانە لە کوردستان بە گشتی و باشوری کوردستان بە تایبەتی و لەوبارەوە ڕوانگە و خوێندنەوەی خۆی خستەڕوو. بە دوای ئەودا کاک محەممەدی فەقێ عەلی لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ،باسێکی لە ژێرسەردێڕی ” کارە ئەرێنی و نەتەوایەتییەکانی کۆماری کوردستان” پێشکەش کرد .لەم بەشەدا کۆڕگێڕ ئیشارەی بە چەند خاڵی گرینگ کرد کە شانازییەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ کۆماری کوردستان.
ژماره719 :
8
15ی ڕێبەندانی ٤ _ ١٣٩٦ی فێورییەی ٢٠١٨
()٣٧ حەسەن حاتەمی
کاردانەوەکانی هێرش بە باڵوێزخانەی ئەمریکا و بارمتەگری ی دەڵێ :زۆربەی ئۆپۆزیسیون چ چەپەکان و چ جەبهەی دوکتور عەبباس میالن میللی ،گەرەکیان بوو لە ئا .خومەینی ڕێبەرێکی ڕواڵەتی دروست بکەن! وەک؛ کێرێنسکی لە ڕووسیەی پێش شۆڕشدا .ئەوان هەوڵیان دا ،یەکیەتییەک لە دەوری ئەو دروست بکەن و بە چوماغی وی لە شای بدەن .دوایی پێی بە جێی بێڵن. ئەوان لەوەی غافڵ بوون کە ،ئا .خومەینی لە هەمووان زیرەکترە و بەرنامەی بۆ هەمووانیش هەبوو .ئەو بەهیچ جۆر تەمای بە الی ڕێبەرێکی ڕواڵەتیدا ،نەبوو)١( . دکتور فەرهەنگ هوالکوویی دەڵێ :ئەوە خەڵک نەبوو کە باڵوێزخانەیان داگیر کرد .ڕادەیەکی زۆری خەڵک نیگەران بوون کە چی لێدێتەوە. ئەمریکاییەکان زۆریان هەوڵ دا ،وەزعەکە بەو جۆرەی لێ نەیە .ئەمریکا دوو بۆمبی هەستەیی لە ژاپون دا و ٢٠٠هەزار کەسی کردە تۆز .بەاڵم ژاپۆنییەکان ئەو کاریان نەکرد[کە دەسەاڵتی ئیسالمی کردی] .ئیستا ژاپۆنییەکان دوژمنی ئەمریکا نین و ١٠ساڵی دوای بۆمبارانەکەش نەبوون. دەخاڵەت و کارتێکەری دوو الیەنەیە .ئەگەر پێش نوامبری ١٩٨٠بارمتەکانی ئەمریکایی ئازاد کرابان ،لەوانە بوو کارتێر براوەی هەڵبژاردنی سەرکۆماری بایە .ئەو کات دونیا بەو جۆرەی ئێستا نەدەبوو .بێ‌شک ڕووداوی داگیرکردنی باڵوێزخانە و ڕاگرتنی بارمتەکان سیمای هەڵبژاردنی ئەمریکای گۆڕی. کەوابوو ئێران هەڵبژاردنی لەدەست دێموکراتەکان دەرهێنا و دایە دەست کۆماریخوازەکان .نەخشە ڕێگەی ئابووری «کینز» کە دووالیەنی داوا و خستنەڕوو (عرضە و تقاضا) کە لە ئەمریکادا ،جێی گرتبوو ،گۆڕا .پاشان ئەو سیاسەتە بە جۆرێک لە هەڵوەشانی یەکیەتیی سۆڤیەتیی پێشوودا ،کاریگەری تایبەتی هەبوو ،کە بزووتنەوەی مارکسیستیشی لە جیهاندا ،ئاڵوگۆر کرد)٢( . ئاماژەکردن بە دوو ڕووداوی دیکە کە لە ماوەی سێ حەوتوو ،دوای هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا ڕوویان دا ،پتر دەتوانێ لەگەڵ بۆچوونەکانی د .هوالکوویی بەجۆرێک هاوتەریب بن .یەکەم ،هێرشی ژمارەیەک خوێندکار بە باڵوێزخانەی بریتانیا لە تاران ،کە ئیزن بە داگیرکردنی پتر لە ٦کاتژمێر نەدرا .ئەو هێرشە لە ڕۆژی ١٤ی گەاڵڕێزانی ١٣٥٨ ( )١٩79ئەنجام درا .ئەو خوێندکارە هێرشبەرانە بە هۆی سپای پاسداران دەرکران .فەخرئاور هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا بە جۆرێک بە پیالنی ڕێکخراوی ئەمنییەتی سوڤیەتیی و تیمی عەلیی خامنەیی دەزانێ)٣(. دوویەم ،ژمارەیەک لە خوێندکارە ئیسالمییە توندئاژۆکان لە بەشێک لە زانکۆکان ،پێیان وابوو کێشەی سەرەکی گرووپەکانی چەپ و مارکسیستین. مەحموود ئەحمەدی‌نیژاد و ژمارەیەک لە حیزبوڵاڵهییەکانی زانکۆی «علم و صنعت» لەوبەشە بوون کە بەتەمای هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی شووڕەوی بوون .بۆ ئەو کردەوەیە لەگەڵ «بیت امام» یش پێوەندیان گرتبوو. دەفتەری ئا .خومەینی بۆ ئەوەی ناڕەزایەتیی خۆی لەو تەمایە دەربڕێ٣ ، حەوتوو دواتر لە ٢ی سەرماوەزی ١٣٥٨دا ،ئاگادارییەکی باڵوکردوە .لە بەشێکیدا نووسرابوو :خەڵکی شەریفی ئێران! سیخوڕەکانی ئەمریکا بۆ بە الڕێدابردنی بیروڕای گشتی جیهان لە هەڵوێستی لێبڕاوی ئێوە ،خەریکی پیالنێکی نوێن .ئەو جار بە باڵوکردنەوەی ڕاگەیاندراوگەلێک خەڵک هان دەدەن بۆ داگیرکردنی باڵوێزخانەی شووڕەوی .ئەوە لە حالێک‌دا بوو کە، خوێندکارانی هێلی «ئیمام» هەموو ڕۆژێ کۆنفڕانسێکی هەواڵ یان دادەنا و هەڕەشەیان دەکرد کە بارمتەکان دەکوژن!؟ لەو سەروبەندەدا ،موحسین میردامادی هوشداری دا کە :بە دەوڵەتی ئەمریکامان گوتوە ،ئەگەر بیر لە ڕێگەی بەربەرەکانی نیزامی بکاتەوە ،هەموو بارمتەکان دەکوژین)٤(. یەکێک لە کاردانەوە نەرێنییەکانی ئەو ڕووداوە داگیرکارانەیە ،دەست لەکار کێشانەوەی دەوڵەتی کاتیی موهەندیس بازرگان بوو .کابینەی دەوڵەت لەو کارە زۆر نارەحەت بوو .بەاڵم میردامادی پاساوەکەی ئەوە بوو کە: «امام و امت» لە بەرانبەر ئامریکا دا ،هەڵویستێکی توند و نا ئاشتییانەی هەبوو و ئەوە شەپۆلێکی توندی لە کۆمەڵگەدا ،دروست کرد کە دەوڵەت ئەو زەرفیەتەی نەبوو و نەیدەتوانی لەگەڵ خەڵک هاوهەنگاو بێ)٥(. بەاڵم عەلیڕەزا ناموری حەقیقی لە دوو گۆشە نیگای دیکەوە بۆ ئەو بابەتە دەڕوانێ .یەکەم :ئەو سیاسەتەی خوێندکاران لەبواری دەرەوییدا بوو بە هۆی ئەوە کە ،ڕەوتەکانی دژی شەڕ و ئاشتیخواز ،دوای شکستی ئەمریکا لە ڤیتنام، هێزێکی نوێیان لەو واڵتە دروست کردبوو کە بەرهەمەکەی هاتنە سەرکاری جیمی کارتێر بوو .دوای ئەو کارە [داگیرکرانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران] ئەو ڕەوتە الواز بوو ،و دەستکەوتەکانی ١٥ _١٠ساڵەی ئەوان لەدەست چوون. ڕەوتێکی ڕاست و ترسناکی وەک ڕەیگان_ کە لە راستیدا شێوەیەکی نوێ و وچە و نەسلێکی نوێ لە پاوانخوازی و توندئاژۆیی بوون_ بە دەسەاڵت گەیشتن. دوویەم :لە بواری نێوخۆییشدا ،گرینگ‌ترین مەسەلە ئەوە بوو کە بارمتەگری سیاسەتی هێنا سەر شەقامەکان .یانی شەقامەکان بوون بە شوێنی سیاسەت .ئەو جۆرە سیاسەتە پۆپۆلیستی و بەسیجییە بوو بە هۆی ئەوە کە لە ٣٠ساڵی ڕابردوو‌دا، قوربانیەکی زۆری هەبوو .بەشێکی هەمان خویندکارانی هێڵی «ئیمام» بوون)٦( . ئەو ڕووداوە تاڵە سەناریۆ گەلێکی لی درووست بوو ،کە بۆ یەکدەستکردنی دەسەاڵت و جێ خستنی ئیسالمی سیاسی لە زانکۆکان و کۆمەڵگە ڕا بگرە ،هەتا یاسای بنەڕەتی کە ویالیەتیی فەقیه و دەسەاڵتەکانی زاڵ کرد و داسەپاندن .بەشی جمهووریەتی نیزام الواز کرا ،و بەشی ویالیەت بەهێزتر و زۆربەی جومگەکانی دەسەاڵت بە پێچەوانەی پەسندکراوی پێشووی شووڕای شۆڕش ،هێزی نیزامی و نا ئەرتەشی بڕەویان پێدرا ،وەک کۆمیتەکانی شۆڕش و سپا کە دواتر هەوڵدان ،بۆ ئاژاوەگێری لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران ،بە ناوی نیهزەتەکانی ئازادیخوازی ئیسالمی کە دواتر ناوی «صدور انقالب» ی لەسەر دانرا و... سەرچاوەکان
_1اورونیوز ٣٦ ،سال پس از اشغال سفارت آ‌مریکا ،چرا دیوار اعتمادی بین دو کشور فرو نمی‌ریزد؟ _2یوتییوب ،اشغال سفارت آ‌مریکا -دێموکڕاسی در خاورمیانە ،دکتر هوالکویی. _3یوتیوب ،اشغال سفارت آ‌مریکا در تهران ،فصل ششم کتاب رفیق آیت‌اللە ،ص .٦٢ ٤و _٥یوتیوب ،صفحەی آخر ،مهدی فالحتی ،محسن میردامادی از گروگانگیری تا زندان. _6یوتیوب ،علیرضا نامور حقیقی ،تحلیل‌گر مسایل سیاسی ،ایران از نگاە دوم.
عەفرین؛ کرۆکیی تەنگەژەکە چیە؟ قەیرانی عەفرین بە هێرشی سوپای تورکیە لــە چـــوارالوە بــۆ ســەر عەفرین بــەردەوامــە. لەگەڵ ئــەوەی تەکنۆلۆژیای هــەرە مۆدڕێن لەم جەنگەدا بەکاردەهێنرێ ،لەگەڵ ئەوەی بە هێزەکانی سوپای تورک و هێزەکانی سوپای ئازادەوە تێکڕا ٤٥هەزار سەرباز لەم جەنگەدا بەشدارن ،لەگەڵ ئەوەی تورکیە بە ٣٠٠تانک و ٨٠٠نەفەربەر و زرێپۆش ١٠٠٠ ،کامیۆنی سەربازی ٧٢ ،فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف ،١٦ ٨تۆپخانەی هاوچەرخ کە لە سێالوە ناوچەکە تــۆپــبــاران دەک ــا ،لــەگــەڵ ئ ــەوەی بــە چەندین مووشەکی زەوی بۆ هەوا و هەوا بۆ زەوی، عەفرین دەکوتێ ،بەاڵم لە ڕووی پێشڕەویی زەمینییەوە ئامانجەکان ئــەوە نــەبــوون کە چـــاوەڕی دەکـــران .وات ــە :جەنگەکە خەریکە دەبێتە جەنگێکی فەرسایشیی درێژخایەن! لێرە پرسیارێک لە زەینماندا گڵۆڵە دەبێ: گەلۆ قەیرانی عەفرین بــەرەو کــوێ دەچــێ؟ وەکـــوو گریمانەش دەش ــێ بڵێین تەنگژەی عەفرین رەهــەنــدی دیکەی لێ دەکــەوێــتــەوە. عەفرین؛ ستراتیژیی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیە عــەفــریــن ئ ــەو پ ــوازەی ــە کــە پسپۆرەکانی ئــاســایــشــی ن ــەت ــەوەی ــی تــورکــیــە ب ــە پ ــردی پـــەڕیـــنـــەوەی کـــــورد لــــەوبــــەری فـــــرات بۆ کەنارەکانی دەریــای سپی نێوەڕاست ناوی دەبــەن .بەاڵم ئەمە تەنیا دیدە کالسیکەکەیە. مــەســەلــەی عــەفــریــن لــەدیــدی تــورکــەکــانــەوە ڕەهــەنــدی دیکەیشی هــەیــە :ئــەگــەر عەفرین وەکوو ئیدارەیەکی کوردی بەتایبەت بەدەست پەیەدەوە وەمێنێ ،ئەوە ئاسایشی ستراتیژیی ویالیەتی هاتای (ئەسەکەندەروون) دەکەوێتە مەترسییەوە .چونکە هــاتــای پێکهاتەیەکی تێکەڵی تورکمان ،عــەرەب ،کــورد و سوننی _ عەلەوی هەیە و ئیدیعای زۆری لەسەرە. ڕەهەندێکی دیــکــەش ئەمەیە :عەفرین بە نــەیــاری ستراتیژیی تــورکــیــە (کــەجــەکــە) لە باشورەوە گەمارۆ دەدرێ .جگە لەوە عەفرین سنووری زمینیی تورکیە و جیهانی عەرەبی سوننە لەیەک دادەبـــڕێ .هــەروەهــا عەفرین ئەگەر وەکوو خۆی وەمێنێ ،ئەوە دەبێتە هۆی تەکامولی ژێئۆسیاسیی کــوردی .لەبەر ئەم پێگە ژێئۆسیاسییە ،تورکیە دەیەوێ هەرچی زووە پێش ئــەوەی زیاتر کــات لەدست بدا، مەسەلەی عەفرین لە ڕووی سەربازییەوە یەکالیی بــکــاتــەوە .لــە ڕووی سیاسیشەوە بە نــاوی سوپای ئــازاد و بەناوی حکومەتی کاتی ســەربــە ئیتیالفی ئۆپۆزیسیۆن چەند میلیۆنێک ئـــــاوارەی عــــەرەب و تورکمانی بــۆ وەگــوێــزێ و نێشتەجێیان بکا .بەمەش پێکهاتەی مــرۆیــی عەفرین بــە یەکجارەکی دەگۆڕێ و ناهێڵێ کورد بگەنە ئەوبەری فرات.
ڕووســەکــان ئەمەیە :تا ڕادەیـــەک بە جڵەو شلکردن بۆ تورکەکان دەیانەوێ درزەکانی نێوان تورکیە و ناتۆ گەورەتر بکەن و تورکیە بەالی خۆیاندا ڕابکێشن .هەروەها پرۆژەی گازی سروشتی ترانس _ بالک سیی لەگەڵ تورکەکان بەسوودی ڕووسیە واژۆکــراوە. ڕووس دەیانەوێ تورک لە عەفرین تووشی جەنگی فەرسایشی ببێ .هەروەها دەیانەوێ لەم ڕێگەیەشەوە هەڕەشەی هیزە کوردییەکان کە هاوپەیمانی ئەمریکان ،لەسەر ڕێژێمی ئەسەد کەم بکەن .بۆیە ئەم جەنگە خزمەت بە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانیان دەکــا.
واتــە :ئــەم هێزانە دەیــانــەوێ بە لێدانی کــورد، ئەمریکا ناچاربکەن ئــەم ناوچەیە چــۆڵ بکا. عەفرین؛ هەڵەی سیاسی کوردەکان عەفرین پوازێکە کە لە سێ و بگرە چوار الوە بە تورکیە و سوپای ئازاد گەمارۆدراوە .پەیەدە نەیتوانی خوێندنەوەیەکی وردت ــر بــۆ پێگەی ژێئۆسیاسی ئەم ناوچەیە بکا ،چونکە قووالیی
پەیەدە نەیتوانی خوێندنەوەیەکی وردتر بۆ پێگەی ژێئۆسیاسیی ئەم ناوچەیە بکا ،چونکە قووالیی نیە و بەر ناوچەی نفوزی ڕووسیە کەوتووە کە بەئاسانی دەتوانێ بیکاتە قوربانی .بۆیە بەهەوای ناوچەی جزیرە گوتار و ڕەفتاری سیاسی خۆی دارشت؛ لەکاتێکدا دۆخی جزیرە جیاوازە و لەوێ ئەمریکا بااڵدەستە کە چی عەفرین بەر نفوزی ڕووسیە کەوتووە و هەردوو زلهێز لە ژنێڤ له‌سه‌ر ئەم دابەشکارییە ڕێککه‌وتوون عەفرین؛ بێدەنگیی گوماناوی ئێران و سووریە ڕێژێمی بەشار ئەسەد هەرچەند بەفەرمی ئــەم مەسەلەیەی بــە داگــیــرکــردنــی خــاک و پێشێلکردنی سەروەریی سووریە ناو بردوە، بەاڵم هیچ پەرچەکردارێکی جیاوازی نەبووە. ئێران واوەترە ،چونکە ئەم پرۆژەیە بەشێکە لە بۆندێکی گەورەتر کە پێشتر لە ئۆپەراسیۆنی کەرکووک و مەسەلەی ڕێفراندۆمەوە لەگەڵ تورکیە لەسەری ڕێکەوتبوون .کاتێک سەردار بــاقــری ســەردانــی ئــەنــکــەرەی کــرد ،لەسەر ئۆپەراسیۆنی کەرکووک یەکالیی بوونەوە. کاتێكیش خلوسی ئاکار ڕۆیشتە ئێران و دواتــریــش بــاقــری ســەردانــی ســووریــەی کــرد ،لەسەر پرسی ئەسڵیی «عەفرین بۆ تۆ ،ئیدلب بۆ من» لەگەڵ یەک ڕێکەوتن و
کاتێك خلوسی ئاکار ڕۆیشتە ئێران و دواتریش باقری سەردانی سووریەی کرد، لەسەر پرسی ئەسڵیی «عەفرین بۆ تۆ ،ئیدلب بۆ من» لەگەڵ یەک ڕێکەوتن و ئێرانییەکان الیەنی شامیان ئیقناع کردووە .بۆیە ئەم پرسە لە نەکاو نیە ،بەڵکوو بەردەوامبووی ستراتیژییەکە کە لە مۆسکۆ_ ئەنکەرە_ تاران لەسەری رێکەوتوون عەفرین :خیانەت یان ستراتیژی ڕووسیە؟ هێزە کوردییەکان پێیانوایە کەوا ڕووسیە خیانەتی لە عەفرین کردووە و ئیزندانی ئەوان نەبوایە تورکیە بەهیچ شێوەیەک نەیدەتوانی هێرش بکا .بەاڵم ڕووسەکان لە دیپلۆماسیی ئاشکرادا تاوانەکە دەخەنە ئەستۆی ئەمریکا کە هێزە کوردییەکانی پڕچەک کردوە .لەو الوەش بەشێوەی پاڵەکی دەڵێن :دەبوا هێزە کوردییەکان نــاوچــەکــەیــان ڕادەســتــی هــێــزەکــانــی ئەسەد بکردایەتەوە بۆ ئەوەی ئەم تەنگژەیە ڕوونەدا. لــەگــەڵ ئــەمــەش ستراتیژیی ڕاستەقینەی
مامەند ڕۆژە
ئێرانییەکان الیەنی شامیان ئیقناع کردووە. بــۆیــە ئ ــەم پــرســە لــە نــەکــاو نــیــە ،بەڵکوو بەردەوامبووی ستراتیژییەکە کە لە مۆسکۆ_ ئــەنــکــەرە_ تـ ــاران لــەســەری رێــکــەوتــوون. کرۆکی ئەم ستراتیژیەش ئەمەیە :مۆسکۆ_ تــاران_ ئەنکەرە و شــام پێیانوایە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەتەمای دابەشکردنی نــاوچــەکــەن .کوردەکانیش داردەســتــی ئەم ســیــاســەتــەن و بــەبــیــانــووی قــەاڵچــۆکــردنــی داعــش دەســەاڵت و قەڵەمڕەوی کوردەکان گەلێک بــەرفــراوان بــووە .بۆیە دەبــێ ئەمە مەقەست بکرێ و ئەگەریش بکرێ لەبارببرێ.
نیە و بەر ناوچەی نفوزی رووسیە کەوتووە کە بەئاسانی دەتوانێ بیکاتە قوربانی .بۆیە بەهەوای ناوچەی جزیرە گوتار و رەفتاری سیاسی خۆی دارش ــت .لەکاتێکدا دۆخــی جزیرە جــیــاوازە و لــەوێ ئەمریکا بااڵدەستە کە چی عەفرین بەر نفوزی ڕووسیە کەوتووە و هــەردوو زلهێز لە ژنێڤ لەسەر ئەم دابەشکارییە ڕێککەوتوون. پــەیــەدە دەکــــرا لــە عــەفــریــن نـــاوی خ ــۆی و ســیــاســەتــی خـــۆی بــگــۆڕایــە و سیاسەتێکی فــرەرەهــەنــدی بگرتایەتەبەر .بــەاڵم ئێستا ئەم شرۆڤەیە دادی هیچ نادا ،چونکە عەفرین لەناو ئاگردا دەســووتــێ و فاکتەری کوردیش تەنها «مــقــاوەمــە»ی بــەدەســتــەوە مـــاوە .ب ــەاڵم ئایا مقاوەمە زۆر شت یەکالیی دەکاتەوە؟ تارادەیەک وایــە و ئــەگــەر فــاکــتــەری بــەرخــۆدانــی کــوردی بۆ مانگێک و زیاتر بکشێ ،ئەوسا ئەم جەنگە دەچێتە ناو کێشمەکشی ناوچەییەوە و تانوپۆی تری لێدەبێتەوە و دەستی دیکەی تێ وەردەدرێ. ئەنجام؛ سیناریۆکان چین؟ لــــــە ئـــــاکـــــامـــــدا دەتــــــوانــــــیــــــن بـ ــێـ ــژیـ ــن: یــەک :عەفرین دەتوانێ ماوەیەک مقاوەمەت بکا ،بەاڵم بەهۆی فشارەکان لەسەر تورکیە و بەهۆی کارەساتی مرۆیی ،تورکیە هێرشەکان کــــەم دەکــــاتــــەوە ،شــریــتــی س ــن ــوور هــــەر لە ش ــێ ــراوە تـــاوەکـــوو بــولــبــول ،ڕاجــــۆ ،شــیــێ و جندرێس داگیر دەکــا و ناوچەیەکی تامپۆنی بۆ ئاسایشی خۆی داگیر دەکا ،بەاڵم جەنگەکە دەبێتە جەنگی ئیستنزافی وات ــە فەرسایشی و بەشێوەی جەنگی ئاسیمەتریک دەخایەنێ بەاڵم ئیدارە کوردییەکە بە الوازی دەمێنێتەوە. دوو :ئەگەر هەیە تورکیە و هاوپەیمانەکانی لەسەر ئەم جەنگە جەخت بکەنەوە و بیانەوێ تا دەرپەڕاندنی پەیەدە لە عەفرین درێژەی پێبدەن. لەم کاتەدا داگیرکردنی عەفرین و جێگیرکردنی ســوپــای ئ ــازاد (کــە لــە سەلەفیە جیهادییەکان پێکدێن) بەزیانی رووسیە ،ئێران و سووریەیە و پێدەچێ پەرچەکرداری ئەوانی لێ بکەوێتەوە. ســێ :ئــەگــەر هــەیــە ئەمریکا لــەگــەڵ تورکیە ڕێک بکەوێ بۆ ئەوەی بەشێک لە خواستەکانی تورکیە بێنەدی و تورکیە هێرشەکان ڕابگرێ، بەاڵم پێدەچێ لەم حاڵەتەدا ئیدارەی کوردی لە عەفرین رەنگ و بەرامەکەی گۆڕانی بەسەردا بێ. بــەگــشــتــی :قـــەیـــرانـــی ع ــەف ــری ــن دەرگـــــای وەرزێــکــی نــوێ لــەبــەردەم کــورد دەکــاتــەوە کە هەم بە هەڕەشە و هەم بە هەلیش دووگیانە.
9
ژماره٧١٩:
15ی ڕێبەندانی ٤ _ ١٣٩٦ی فێورییەی ٢٠١٨
ئاوابوونی خۆری بەختی کوردان بەشی یەکەم – باشووری کوردستان
فارین پاڵیسی – جوست هیلتەرمەن و :کەماڵ حەسەنپوور تەنیا چــەنــد مــانــگ پێش ئێستا ،وێــدەچــوو کوردەکانی عێراق و سورییە گەورەترین براوەی شەڕ لە دژی داعش بن .بەهێز لە هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە خۆرئاواییەکان ،کە سەردەمێک خیانەتیان پێکردبوون و لێکیان جیا کردبوونەوە، وێرایان خەونی قەرەبووکردنەوەی ئەوشتەی کە لە ڕوانگەی ئەمانەوە هەڵەیەکی مێژوویی لە کاتێکدا کە مانۆڕە ژێئۆپۆلیتییەکان ،دوای شەڕی یەکەمی جیهانی ،پێشیان بــە دروستبوونی کــیــانــی س ــەرب ــەخ ــۆی خ ــۆی ــان گــــرت ،ببینن. بەاڵم لەجیات ئەوەی کە شاهیدی دروستبوونی واڵتێکی ســەربــەخــۆ بــن ،کــوردەکــان تووشی نسکۆیەکی مەزن بوون .لە کاتێکدا کە هەڵمەتە سەربازییەکەی دژی داعش بەرەو کۆتایی دەچێ، حەزی ویالیەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانەکانی بۆ بەکارهێنانی کــوردان وەک نوێنەری ئەوان دژی ڕێــکــخــراوە جیهادییەکان نەبۆتە هۆی پشتیوانیی درێژخایەنی سەربازیی و سیاسی و بێگومان نەشبۆتە پشتیوانیی لە کیانی سەربەخۆ. ڕێــبــەرانــی کـــورد هەمیشە ئـــاگـــاداری ئــەم مەترسییانە بوون بەاڵم سەرەڕای ئەم ڕاستییە، بە هیوای دەستخۆشانەی قوربانیدانییەکانیان، ڕەزامەندییان دەربڕیوە :گیانی هــەزاران کەس و تێچوویەکی بەرچاو کە لە جیات ئەوەی کە خەرجی گەشەکردنی کوردستان بکرێ سەرفی گــرتــنــەوەی ئــەم شوێنانە کــرا کــە ڕەنگبێ بۆ ویــایــەتــە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانەکانی زۆر گرینگ بــن بــەاڵم بــۆ خــودی کــوردەکــان گــریــنــگ نــەبــن .ئـــەم مــەئــمــوریــیــەتــانــە بــوونــە هــۆی نــاڕەزایــەتــیــی قــووڵــی شەقامی کــوردی. پارێزەرێکی کورد لە شاری قامیشلو دەڵێ هێزە کوردییەکان خەریکی ئازادکردنی ژمارەیەکی زۆر لە شارە عەڕەبەکانن لە کاتێکدا کە ناوچە کــوردیــیــەکــان بــە دەس ــت نــەبــوونــی ژێرخانی ئابووری وەک قوتابخانە و کارەباوە دەناڵێنن. ئـــەوەی کــە دۆخــەکــەی هــێــنــدەی تــر خــراپ ک ــردووە ،تێکەاڵوێک لە دەستلێبەردانی واڵتە خۆرئاواییەکان و ناکارامەیی سیاسەتی نێوخۆیە کە کوردەکانی تووشی خراپترین دۆخی تا ئێستا کردووە .لە ساڵی ڕابردوو دا ،کاربەدەستانی کورد لە عێراق وازیان لە ستراتێژییە هۆشیارانەکەیان هێنا تا بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی لە ڕێگەی هیوادارابوون بە پشتیوانیی ئامریکا بۆ ئەوەی کە ڕێگایان بــدا بــەرەو هێڵی کۆتایی بەسەر تەنگوچەڵەمەکاندا بــازدەن و ئەمە دەرکــەوت کە هەڵە بوو .بڕیاری ئــەوان بۆ بەڕیوەبردنی گشتپرسی سەربەخۆیی کە دەمەقاڵەی لەسەر بوو و پێچەوانەی ویستی دەوڵەتانی بەهێزتر بــــوو ،نــســکــۆیــەکــی مــێــژوویــی لــێ ک ــەوت ــەوە. گشتپرسی سێپتامبری ٢٠١٧قـــەرار بوو دەستپێکی چنینەوەی دەستخۆشانە لەالیەن کوردانی عێراق بۆ ڕۆڵی ئــەوان لە شەڕ دژی داعش بێ .مەسعود بارزانی ،سەرۆکی هەرێمی کوردستان ،پانتایی ناوچەی گشتپرسی بۆ ئەم شوێنانە زیاد کرد کە بە ناوچە جێناکۆکەکان ،لە سنووری نێوان بەشە کوردی و عەڕەبییەکانی عێراق ،کە هــەردوو ال ئیددیعای خاوەندارێتی دەکەن هەڵکەوتوە و پڕە لە سەرچاوەی نەوت. دەوڵــەتــی بــەغــدا بــە ســەرۆکــایــەتــیــی ســەرۆک وەزی ــران حەیدەر ئەلعەبادی بەتایبەتی دژی ئــەم بــڕیــارە ب ــوو ،کــە وەک یــەکــەم هەنگاوی هـــەرێـــمـــی کــــوردســــتــــان بــــۆ دەس ــت ــب ــەس ــەر داگــرتــنــی ئـــەم نــاوچــەیــانــە ســەیــری دەکــــرد. کاردانەوەی عێراق خێرا و بێبەزەییانە بوو: دوای گشتپرسییەکە ،عــەبــادی بــۆ سەپاندنی دەسەاڵتی بە‌غدا ،هێزی سەربازیی فێدڕاڵی نارد بۆ ناوچە جێناکۆکەکان .ئەم ناوچانە پتر لە سێ ساڵ پێشتر کەوتبوونە دەست هێزی پێشمەرگە، کاتێک کە سوپای عێراق لە بەرامبەر هێرشی سەرەتایی داعــش شکستی هێنا .لە ئۆکتۆبر، دوای گرتنەوەی چاڵە نەوتەکانی کەرکوک هێزە ئەمنییەکانی عێراق دڕیژەیان بە مارشەکەیان دا و پانتاییەکی بەرباڵویان لە ناوچە جێناکۆکەکان لە بــاکــوور و خۆرهەاڵتی عێراق گــرتــەوە کە لــەو نــاوچــانــەی کــە ســاڵــی ٢٠١٤کــوردەکــان دەســتــیــان ب ــەس ــەردا گــرتــبــوون زۆرتــــر بــوو. بارزانی زوو تێگەیشت کە هاوپەیمانەکانی پشتیان تــێــکــردووە و دوژمنەکانی دژی ئەو یەکتریان گرتووە .ئێران ،کە ماوەیەکی دوورودرێژ بوو دژایەتیی خۆی بەرامبەر بە گشت هەوڵێک بــۆ پــارچــەپــارچــە کــردنــی عــێــراق دەربــڕیــبــوو، کەڵکی لە تاقمێک شیعە کە بۆخۆی ڕاهێنانی پێکردبوون و بەچەک پۆشتەی کردبوون ،دژی هێزە کوردییەکان کە دوای سوپای هێرشبەری عەبادی پاشەکشەیان کردبوو وەرگرت .تورکیە، هاوپەیمانی بارزانی ،نیگەرانی تەشەنەکردنی خولیای جیاییخوازیی لە نێو کوردەکانی خۆی بـــوو .تــورکــیــە ه ــەڕەش ــەی ک ــرد کــە ســنــوورە هەستیارەکانی بەرەوڕووی هەرێمی کوردستان دابخا و چــاوی لە بەرامبەر ئــەو مامەڵەیەی
ئــێــران نــووقــانــد کــە ئــیــزنــی پــاشــەکــشــەکــردن بـــە کــــوردەکــــان لـــە الیـــــەن بــــەغــــداوە دەدا. لـــە پـــەیـــوەنـــدی لـــەگـــەڵ کــاربــەدەســتــانــی ویالیەتە یەکگرتووەکان ،ئــەوان دەمێک بوو دژی هەرچەشنە ئــاڵــوگــۆڕ لــە سنوورەکانی خۆرهەاڵتی نێوەڕاست ،لە ترسی ئــەوەی کە ئەمکارە ببێتە هۆی کاردانەوەی دۆمینەیی کە نەکرێ پێشی پێ بگیرێ و دژی هەر هەوڵێک کە ببێتە هۆی الواز کردنی دەوڵەتی ناوەندیی عــێــراق ،بـــوون و بــە ئــاشــکــرا چــەنــد حــەوتــوو پێشتر بە بارزانی‌یان گــوت کە گشتپرسییەکە نەکا .کاتێک کە واشینگتۆن بۆی دەرکــەوت کە عەبادی لە گەڵ یەکێک لە گروپە کوردییەکان، الیــەنــی یەکیەتی نیشتمانی کــوردســتــان سەر بە تاڵەبانی ،ســاغ بــۆتــەوە کە بێ خوێنڕێژیی ک ــەرک ــوک بــگــرێــتــەوە ،هــیــچ کــارێــکــی نــەکــرد. وێدەچی کە ئێران دەاڵڵی ئەم مامەڵەیە بووبێ. دەســتــبــەســەرداگــرتــنــی چــاڵــە نەوتییەکانی کەرکوک لە الیەن دەوڵەتی عێراقەوە وێدەچێ شکستێکی مەزنتر لە لەکیس چوونی خودی شارەکە بۆ ئاواتەکانی کــوردان بێ .نــەوت بۆ خەونی سەربەخۆیی ئــەوان یەکالکەرەوەیە: نەوت دەبێتە سەرچاوەی داهات و وەک کارتێکی فشار بەرامبەر بە جیرانەکانیان .لەکیس چوونی
هەمیش لە ناوچەی ژێر دەسەاڵتی یەکیەتی ،درایە دەست ڕایەڵەیەک لە خەڵکی سیاسی ،سەربازی و بازرگان کە بەشی سەرەکییان پەیوەندیی کەسیی و خزمایەتییان بە ڕیبەرانی حیزبەکانەوە هەبوو. دەستبەسەر داگرتنی خێروبێری شــەڕ لە الیــەن چەند ڕێبەرێک کە دەسەاڵتیان هەر لە زیادبوون بوو ،بنکۆڵ کرانی سیستەمی سیاسی لــێــکــەوتــەوە .وەزیــرانــی دەوڵــــەت کــە ســەر بە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان بوون دەسەاڵتیان لە کارمەندەکەنیان لە هەمان وەزارەتخانانەدا کە سەر بە پارتی یا یەکیەتی بوون کەمتر بوو و ئەمە بووە سەرچاوەی سەرەکیی خزمخزمێنە لــە هــەرێــمــی کــوردســتــان .مــەســرور بــارزانــی، کـــوڕی مــەســعــود ،دەســـەاڵتـــی خـــۆی بــەســەر دەزگای ئەمنییەتی پارتییەوە ،لە کێبڕکێ لەگەڵ ئــامــۆزاکــەی نێچیرڤان بــارزانــی ،کــە ســەرۆک وەزیرانی هەرێمە و پراگماتیستێکە کە جەخت لەسەر بەهێز کردنی ئابووری دەکا ،بەهێز کرد. پشتیوانیی بێمەرجی ســەربــازیــی لــە الیــەن خۆرئاواوە ئەم ڕەوتەی بەهێزتر کرد .ویالیەتە یەکگرتووەکان و یەکیەتیی ئورووپا ڕێژەیەکی بــەرچــاو چەکوچۆڵیان دایــە هێزە کــوردەکــان، لە قسان بۆ حکومەتی هەرێم بەاڵم بە کردوە بەشی سەرەکیی کەوتە دەســت پــارتــی .هێزە
کۆنترۆڵ بەسەر ئەم چاڵە نەوتانە ،بە مانای گەڕانەوە بۆ سەردەمێکە کە ئەوان بەستراوەی عێراق و داهاتی چاڵە نەوتەکانی باشوور کە گەلێک مزنترن بـــوون .هەڵسوکەوتی بە‌غدا پــاش گرتنەوەی کــەرکــوک لە نێوەڕاستەکانی ئۆکتۆبر نیشاندەری ئەمەیە کە ئەوان دەقاودەق مەبەستیان گەڕانەوە بۆ ئەم دۆخەیە :بەستراوەیی تــــــەواوی هــەرێــمــی ک ــوردس ــت ــان ب ــە بــەغــدا. سەرۆکایەتیی کورد دوو هەڵەی لێکدانەوەی کــردن کە بــووە هۆی دۆخــی ترسناکی ئێستا. یەکەمیان چــاوڕوانــیــی بــارزانــی لــە ویالیەتە یەکگرتووەکان بۆ پشتیوانیی لە هەوڵەکانی ناوبراو بۆ سەربەخۆیی ،کە بناخەکەی لەسەر ئەم شتەی کە لە ڕوانگەی ئــەوەوە پێویستیی خۆرئاوا بە کوردان و هاوسۆزی خۆرئاواییەکان بۆ کوردان دامەزرابوو .ڕێبەرانی کورد لەسەر ئــەم بــڕوایــەن کــە ئـــەوان جــار لــە دوای جار سەلماندوویانە کە شایانی هاوپەیمانیی لەگەڵ ویالیەتە یەکگرتووەکانن و باسی ئەمەیان کردووە کە کوردستان هاوبەشێکی جێگای مەتمانە بۆ بەرپەرچدانەوەی خولیاکانی ئێران لە ناوچەیە. بــەهــەمــان شــێــوە ڕێــبــەرانــی کـــورد دەمێکە پشتیوانی‌یان لــە پرەنسیپە دێموکڕاتیکەکان کردووە و ئیددیعا دەکەن کە ئەوان مودێلێکی نموونەیین بــۆ خــۆرهــەاڵتــی نــێــوەڕاســت دوای .٢٠٠٣ئەوان قەت لەبیر ناکەن کە باسی پاراستنی گروپە کەمینەنەتەوەکان بکەن و کە ئەوان پتر لــە میلیۆنێک ئـــاوارەی عێراقییان لــە هەرێمی کــوردســتــان ح ــاوان ــدۆت ــەوە .ئـــەوان هــەروەهــا باس لەوە دەکــەن کە ڕەوایــی هەوڵەکانیان بۆ سەربەخۆیی لە شەڕی ئامریکا بۆ سەربەخۆیی کەمتر نیە و کە پرەنسیپەکانی سەربەخۆیی لە یاسای نێونەتەوەییدا پشتیوانی‌یان لێدەکرێ. ئەوەی کە ئەم هەڵمەتە دڵڕفێنانە سەرکەوتوو نــەبــوون دەگــەڕێــتــەوە بــۆ بــەشــی دووهــەمــی هەڵەی لێکدانەوە لە الی بــارزانــی ،کە گەلێک لــەمــاڵــەوە نزیکترە .بەڵگە ناخۆشەکە ئەمەیە کــە ڕێــبــەرانــی کــورد بانگەشەی ئەمە دەکــەن کــە ئـــەوان خــەریــکــی دامــەزرانــدنــی قەاڵیەکی دێموکراسی لە خۆرهەاڵتێکی نێوەڕاستن کە بەدەست دەســەاڵتــی ئایینییەوە دەنــاڵــێ ،بەاڵم ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئەوان قەت ئەم کارەیان نــەکــرد .دوای ڕووخــانــی دەســەاڵتــی س ــەددام حوسێن ،دوو حیزبی سەرەکیی کوردیی ،پارتی دێموکراتی کوردستان (پ‌د‌ک) سەر بە بارزانی و یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان (ینک) سەر بە جەالل تاڵەبانی وزەی خۆیان بۆ دامەزراندنی پێکهاتەی یاسایی و فرەالیەن کردنی ئابووری تەرخان نەکرد .لە جیاتان ،ئەوان پارەی نەوتیان بۆ دەوڵەمەندترکردنی خۆیان ،بنەماڵەکانیان و کــادرەکــانــی حــیــزبــەکــانــیــان تــەرخــان کــرد. هێرشە بێبەزییانەکەی داعــش لە باکووری عێراق لە ٢٠١٤دۆخەکەی خراپتر کرد .خەبات دژی دوژمــنــی هــاوبــەش مەیدانی بۆ بارزانی چــۆل کــرد تــا ڕەوایـ ــی بــە داخستنی پارلمان و درێــژکــردنــەوەی مــاوەی سەرۆکایەتیی بدا. دەسەاڵتی حیزبی جێگای دەسەاڵتی لێهاتووی گــرتــەوە .سەرۆکایەتیی بەرەکانی شــەڕ دژی داعش هەم لە ناوچەی ژێر دەسەاڵتی پارتی و
ئەمنیەتییەکانی پــارتــی و یــەکــیــەتــی چــوونــە ق ــوواڵی ــی نــاوچــە جــێــنــاکــۆکــەکــان و هەندێک نــاوچــەی غەیرە کوردی‌یان لە پــرۆســەی شەڕ دژی داعش وێران کردوە و پێشیان بە خەڵکی مەدەنیی گرتوە کە بگەڕێنەوە مەگەر ئەوەی کە بەڵێنی وەفاداریی بە حیزبە کوردییەکان بدەن. لــە شــەڕی ئ ــازاد کــردنــی موسڵ لــە دەستی داعــش لــە کۆتاییەکانی ،٢٠١٦تێکەاڵوێک لە دەوڵەتداریی خــراپ ،نایەکگرتوویی سیاسی و ناڕەزایەتیی جەماوەیی سەری هەڵدا .هەندێک کەس لەسەر ئەم بڕوایە بــوون کە شەڕ دژی داعش لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان لە الیەن ڕێبەرانی کورد وەک ئامرازێک بۆ دەوڵەمەند کردنی خۆیانەوە کەڵکی لێ وەردەگیرێ کە هیچ قازانجێکی بۆ کوردی ئاسایی نیە .لە سەرەتای هەڵمەتی شەڕی موسڵ پێشمەرگەیەک پرسیاری دەکــرد « ،بۆچی ئێمە بۆ چینی سیاسەتمەدار بجەنگێین؟ بۆچی ئێمە بۆ شەڕ بچینە موسڵ کاتێک کە موسڵ بەشیک لە کوردستان نیە؟» لێکترازانی نێوان پارتی و یەکیەتی قووڵتر بــۆتــەوە و بــۆتــە ه ــۆی کەلێنی نــاوچــەیــی لە کــوردســتــان ،چ ــوون لــە سلێمانی کــە لــە ژێر دەســەاڵتــی یەکیەتییە بــۆ هەولێر کــە لــە ژێر دەسەاڵتی پارتییە وەک تێپەڕ بوون لە سنوور دەچێ .بە شێوەیەک ،گشتپرسی و نسکۆیەکەی هەردووکیان ئاکامی هەوڵی ئەم دوو حیزبە بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەویتر دابوو :بۆ ڕاکێشانی پشتیوانیی جــەمــاوەری بۆ گشتپرسی ،پارتی دێــمــوکــڕاتــی مــەســعــود ب ــارزان ــی ئاشتییەکی لەرزۆکی لەگەڵ ئەو ڕێبەرانەی نێو یەکیەتی کە لە تەریکخرانەوە لەالیەن فراکسیۆنی تاڵەبانی دەترسان ،پێکهێنا .ئەم هەنگاوە تاقمی تاڵەبانی، بە نێوەندگیریی ئێران ،هان دا کە لەگەڵ بە‌غدا بۆ کشاندنەوەی‌هێزەکانیان لە کەرکوک ڕێکبکەوێ. دەوری تاڵەبانییەکان هەستیار بــوو .ئەوان تەنیا پشتیوانیی شلوێ و درەنــگ وەختیان لە نەخشەکانی گشتپرسی بارزانی کردبوو .کاتێک کــە دیــتــیــان ســــەرۆک بــــــەرەوڕووی ڕەخــنــەی بــەربــاوی نــاوچــەیــی و نێونەتەوەیی لــە بەر پێداگریی لەسەر گشتپرسی بۆتەوە ،هەلێکیان بۆ پووچەڵکردنەوەی پالنەکانی ناوبراو بەدیکرد .لە ئەنجامی کشاندنەوەی هێزەکانیان لە کەرکوک، سوپای عێراق ،بە پشتیوانیی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە کاتی بەرەوپێشچوونیان بەرەوڕووی نزیکەی هیچ بەرهەڵستکارییەک نەبوونەوە. وێــدەچــوو بــارزانــی بــەم ڕووداوانـــە تووشی شۆک بووبێ ،ئەمە بەڵگەیەکە بۆ ئەوەی کە پێی وابووە کە پشتیوانیی خۆرئاوا و داهاتی نەوت ئەمی دژی پێویستیی سازش واکسینە کردووە. حیزبەکەی بە شێوەیەکی پەرەئەستێن تووشی هەڵوێستی یەکالیەنە ببوو :پێش ڕووداوەکانی ئەم دواییانە بە ئاماژە کردن بەم ناوچانەی کە پارتی لەوێ دەسەاڵتی تاقانەی هەیە ،بازرگانێک کە بۆتە پێشمەرگە گوتی « ئەگەر سلێمانی لەگەڵ ئێمە نەبێ ،ئێمە کوردستان لە دهۆک، هەولێر و دەشتی نەینەوا دروســت دەکەین». لە ئاکامی ئەم غرورەوە ،ئێستا جێگای گومانە کە بتوانن کوردستان لە هیچ شوێنێک دروست بکەن.
مەال عەبدوڕەحمان الهیجانی
عادڵ مەحموودی
لەساڵی ١٢٩٩ی هەتاوی ،لە گوندی عەلیاوای سەربە شاری مەهاباد ،منداڵێک لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ڕەنجکێش یەکەم هەناسەکانی ژیانی هەڵمژی و لەسەر نەریتی کوردەواری دوای حەوتوویەک لە کۆڕێکی هەژارانەدا ناویان نایە ڕەحمان. مام ئەحمەد دوای تێپەڕبوونی ماوەیەک بەسەر بەدنیاهاتنی گواستەوە ماڵی منداڵەکەیان، شاری شنۆ .مام ئەحمەد وەک هەموو باوکە ڕەنجکێشەکانی گەلی چەوساوەی کورد ،ئاواتی ئەوە بوو کە منداڵەکەی النیکەم لەخۆی باشتر بژی و بە خوێندن و زانیاری خزمەت بە خۆی و گەل و نیشتمانەکەی بکا ،بەاڵم تاکە ڕێگەی فێربوونی زانست لەو سەردەمەدا بۆ چینی هەژاری واڵتێکی داگیرکراوی وەک کوردستان تەنیا حوجرە و مزگەوتەکان بوون کە زۆربەی ڕۆڵە نیشتمانپەروەرەکانی ئەم گەلە چەوساوەیە لە حوجرەکان و لە خزمەتی مامۆستایانی ئایینی‌دا پێدەگەیشتن و دەبوون بە ئەفسانەی جەنگاوەرانی خۆرەتاوێکی پارچەپارچەکراو. ڕەحمان ،دوای تەمەنی ٧_٦ساڵی نرایە بەر خوێندن و خرایە حوجرەی فەقێکان لە مزگەوتی جامیعەی شاری شنۆ و بە رەسمی بووبە فەقێ .فەقێ ڕەحمان پلە سەرەتاییەکانی مەالیی هەر لەو حوجرەیەدا دەبڕێ و دواتر وەک نەریتی مامۆستایان ی دیکەی کوردستاندا دەگەڕێ و درێژە بە حوجرەی زۆرێک لە شار و گوندەکان بە خوێندنەکەی دەدا .لە ئاکامدا لە تەمەنی ٢٨ساڵیدا لە حوجرەکەی مامۆستا مەال محەممەد ماوەرانی لە مهاباد ،دوایین پلەکانی مەالیی دەبڕێ و هەر لە خزمەتی ئەویشدا بڕوانامەی مەالیەتی وەردەگرێ و بە ڕەسمی دەبێتە مامۆستای ئایینی. مامۆستا مەال ڕەحمان الجانی ،ناسراو بە مەال ڕەحمان (کاڕەش) ،دوای ئەوەی کە بڕوانامەی مەالیەتی وەرگرت لەگەڵ کیژۆڵە کوردێک بە ناوی سەیزادە زوڵەیخا ژیانی هاوبەش پێک دێنێ و بەرهەمی ئەو ژیانە هاوبەشە ،کچ و کوڕێک دەبن ،کە کوڕەکەی بەناوی موراد دوای ٥ساڵ لە شانکردنی چەکی شەرەف ،لە سەنگەری پارێزگاری کردن لە گەل و نیشتمانەکەی شەهید دەبێ و دەچێتە ڕیزی کاروانی شەهیدانی گەلەوە. مامۆستا ،وەک کوڕە هەژاری کۆمەڵگەیەکی سەرکوتکراوی ژێرچەپۆک ،لەمێژ بوو کە ژانی گەلەکەی وەک زامێکی بەسۆ ئازاری ناخی دەدا و ئوقرەی لێبڕیبو، هەتا ئەوکاتەی کە ک_ژکاف دامەزرا و پەرەی سەند .مامۆستا لە تەمەنی ٢٢ساڵیدا بە ڕەسمی بوو بە ئەندامی ئەو کۆمەڵەیە و بە نازناوی «زرێ» و هەر لەو سەرەتاوە شانازیی پلەی کادری ئەو کۆمەڵەیەی پێ‌بڕا و وەک ئەندامێکی چاالکی ئەو کۆمەڵەیە قۆڵی لێ هەڵماڵی و بە ئەوپەڕی توانا و لێهاتووییەوە شانی دایە ژێر ئەو ئەرکانەی کە پێی دەسپێردران .بە گۆڕینی ناوی ئەو کۆمەڵەیە بە حیزبی دیموکرات ،بەبێ هیچ دوودڵییەک و گۆڕانێک لە بیروباوەڕیدا درێژەیان بە خەبات دا. کۆماری کوردستان بەرهەمی ڕاستبێژی و پتەوی ئەو بیروباوەڕانە بوو ،کە گیان لەسەردەست و پێشمەرگەی بەرژەوەندییەکانی گەل بوون .دوای ئەوەش کە کۆماری کوردستان لە مهاباد ،کرایە قوربانی بازرگانە زلهێزەکان و جوانەمەرگ کرا و هیوای گەلێک لە سێدارەی تاریک‌پەرەستەکان درا ،هەرچەند کە بێ هیواییەک باڵی کێشابوو بەسەر ورەی نیشتمانپەروەراندا ،بەاڵم مامۆستا یەکێک بوو لەو کەسانەی کە ورەی زۆر لەوە بەهێزتر و پۆاڵیینتر بوو کە کۆڵ بدا و دەستەوئەژنۆ ڕاوەستێ ،بەڵکوو مامۆستا هەر درێژەی بە خەباتی نهێنی و تەشکیالتی خۆی دا ،هەر لەبەر ئەوەش بوو کە ،هەر لە ژێر چاوەدێری بەکرێگیراوەکانی ساواک دا بوو ،هەتا ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لەالیەن ئەو هێزانەوە قۆڵبەست کراو خرایە بەندیخانەی ڕژێمی پاشیەتییەوە و تا ساڵی ١٣٤٠لە زیندان دەسبەسەر بوو. مامۆستا دوای ئازادبوونی لە زیندان بەردەوام لەژێر چاوەدێریدا مایەوە ،بەاڵم بیروباوەڕی ئەو زۆر لەوە پتەوتر بوو کە بە زیندان و ئەشکەنجە چاوترسێن بکرێ و وازبهێنێ ،بەڵکوو مکووڕتر لە جاران درێژە بە خەبات دەدا و وەک کادێریکی لێهاتوو لە چەندین پۆستی جیاوازدا ئەرکی نیشتمانی و حیزبیی خۆی بە سەرکەوتوویی ڕادەپەڕێنێ. ناوبراو ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی بۆ جاری دووهەم دەسبەسەر دەکرێ و ڕەوانەی زیندانەکانی ئەو ڕێژیمە دەکرێتەوە و بۆ ماوەی 9ساڵی دیکە لە چەندین بەندیخانەی جۆراوجۆری ئەو ڕێژیمەدا بەسەر دەبا ،مامۆستا تەنانەت لە زیندانیش دا هەر درێژە بە خەبات و چاالکیەکانی دەدا ،هەتا ساڵی ١٣٥٣لە زیندان ئازاد دەبێ و بە گشتی مامۆستا نزیکەی ١٢ساڵ و نیو ،لە تەمەنی خۆی لە زیندانەکانی داگیرکەراندا بەسەر دەبا. مامۆستا ،دوای ئەوەی کە لە زیندان ئازاد دەبێ ،ڕێژیمی پاشایەتی لە بارودۆخێکی ئاڵۆز دا دەبێ کە بەرەبەری دەسپێکی شۆڕشی گەالنی ئێران دەبێ و ئەو هەلومەرجەش بۆ شۆڕشگێڕێکی وەک مامۆستا گەورەترین خەاڵتی خوایی دەبێ و بەبێ هیچ ڕامانێک دیسان دێتەوە مەیدانی خەبات و دەست بە کار و چاالکی و هوشیارکردنەوەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەکاتەوە و لە هەر دەرفەتێک کەڵک وەردەگرێ بۆ هاندانی خەڵک دژی ڕێژیمی سەرەڕۆی پاشایەتی حەمەڕەزاشا. مامۆستا دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەالنی ئێران ،وەک کەسایەتییەکی خاوەن ڕابردووی سیاسی ،لە نێو کۆمەاڵنی خەڵکی ناوچەی پیرانشار ڕێز و متمانە و پلەوپایەیەکی تایبەتی دەبێت و خەڵکی ئەو ناوچەیە بە هێمای خۆڕاگری و قەاڵی ورە دەیناسن و وەک بەرپرسی شۆڕای ئەو شارە هەڵی دەبژێرن. دوای ئەوەیکە حیزبی دێموکرات شار و گوندەکانی بەرەو چیا سەربەرزەکان بەجێهێشت و دواتریش بە ناچاری بەرەو دەشتی کۆیە بنکە و بارەگاکانی گواستەوە ،زۆرێک لە هاوسەنگەرەکانی مامۆستا ڕوویان کردە تاراوگە یان ژیانێکی ئاسایی ،بەاڵم مامۆستا، هەر بەو گەرموگوڕییەی جاران درێژەی بە ڕێگا پڕ لە هەوراز و نشێوەکەی خەبات دا و هەتا دوایین هەناسەکانی ژیانی پێبەندی ئەو سوێندە بوو کە لەیەکەم ڕۆژی بوون بە ئەمدامی کومەڵەی ژ.ک وە خواردبووی و ئەو سەنگەرەی چۆڵ نەکرد. لە ئاکام دا مامۆستا مەال عەبدوڕەحمانی الهیجانی ،لە ڕۆژی ٦ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٨١هەتاوی لە تەمەنی ٨٢ساڵیدا لە بارەگاکانی حیزب لە شاری کۆیە بە ویژدانێکی ئاسوودەوە ماڵئاوایی لە گەل و نیشتمانەکەی کرد و قەاڵیەک لەورە و دنیایەک لە باوەڕی بۆ هاوسەنگەرەکانی بەجێ هێشت و لە کۆڕێکی بەشکۆ و ئاپۆڕای هاو خەباتەکانیدا ئەسپەردەی خاک کرا.
ژماره719 :
10
15ی ڕێبەندانی ٤ _ ١٣٩٦ی فێورییەی ٢٠١٨
هەڵسەنگاندنی لیبڕاڵیزم لە ڕوانگەی لەپەراوێزی دێکۆمێنتارەکەی «کویسنجق»دا
برایم چووکەڵی
دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیساڵمی لە (شبکە مستند)ی خۆیدا فیلمێکی لە ژێر ناوی «کۆیسنجق»دا باڵ‌و کردەوە .فیلمەکە باس لە سنووربەزاندنی کۆماری ئیسالمی و هێرشی کۆماری ئیسالمی بۆ سەر حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکا .وەک لە فیلمەکەشدا هاتووە ئامانج لەو هێرشە زەبرلێدان لە حیزبی دێموکرات و ڕێگرتن لە چاالکییەکانی ئەو حیزبە لە نێوخۆی واڵت و خۆیان گوتەنی سەقامگیرکردنی هێمنی لە کوردستان بووە. لە کەس شاراواوە نیە کە کۆماری ئیسالمی هەر لە ڕۆژی دامەزرانیەوە تا ئیستاش ماکەی سەرەکیی هەموو نائارامییەکە لە کوردستان .کوشتوبڕی خەڵکی شارەکانی سەقز ،سنە ،بانە و نەغەدە و کۆمەڵکوژییەکان لە چەندین گوندی وەک قاڕنێ ،قەاڵتان ،سەرووکانی ،سۆفیان ،حەسەن‌لۆالن و هتد ،ئاوارەکرانی هەزاران بنەماڵە و دوور خستنەوەیان لە کوردستان و ،وێرانکردن و سووتاندنی دەیان گوندی ڕۆژهەاڵتی کوردستان تەنیا گۆشەیەکی بچووک لە جینایەتەکانی ئەو ڕێژیمەن کە تا ئێستاش لە شێوەی نەرم و زبری خۆی لە کوردستان درێژەی هەیە. دەزگای سەرکوتی کۆماری ئیسالمی لەو دێکۆمێنتەدا دەیەوێ هێزی شان و باهۆی بە ڕووی دژبەرانیدا پیشان بدا و بڵێ لە قوواڵیی واڵتێکی دی ئۆپەڕاسیۆنێکی ئاوا دەکا ،بەاڵم هەر لەو کاتەدا سەدان و بگرە زیاتر لە هەزار پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی واڵت‌دا بوون ،کەچی ڕێژیم نەیدەوێرا خۆ لە قەرەیان بدا. چونکی دیبوویان کە چۆن لە شەڕگەی شەڕە نابەرامبەرەکاندا لمبۆزی فەرماندە پڕ ئەستێرەکانیان لە عەرزی دەدرێ و چۆن گوردان و گروهان و گرووپە زەربەتەکانیان زەبوون و چووک لەبەردەم هێزی پێشمەرگەدا بەچۆک دادێن. باسەکە چیە؟ باس ئەوەیە کە ڕووداوەکانی کوردستان و حەماسەخوڵقێنیی هێزی پێشمەرگە و بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانەکان لە دوای کۆتایی شەری ئێران و عێڕاق لە کوردستان وادەکا سپای پاسداران لەالیەن ناوەندە دەسەاڵتەوە فشاری زیاتریان بخرێتە سەر. شوڕای نیزامیی سپای پاسداران لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیار دەدا فەرماندەیەکی نوێ بنێرێتە کوردستان هەتا جێی عەلی قومی ،چەمران ،الجوەردی و مەحموود کاوە بگرێتەوە کە بەدەستی ڕۆڵەکانی کورد بەسزای تاوانەکانیان گەیشتبوون. ئەو بڕیارە لە کاتێکدا درا کە ڕێژیم لە نێوخۆ دەیان و سەدان تەرحی عەمەلیاتیی بە دژی حیزب دادەڕشت و هەموو جارێ زەبری گورچکبڕی لێ دەکەوت؛ بۆ قەرەبووکردنەوەی خەسار و زیانەکانیشیان ئەوەی لە دەستیان دەهات و پەنایان بۆی دەبرد تێرۆری کادر و پێشمەرگەکانی حیزب بوو لە باشووری کوردستان .لەو نێوەشدا ناسەقامگیریی باشووری کوردستان هەل و بەستێنێکی لەباری بۆ تۆڕە سیخوڕی و تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسالمی ڕەخساندبوو. بەڵگە نهێنییەکان دەریدەخەن کە کۆماری ئیسالمی فشارخستنەسەر هێزەکانی باشووری کوردستانی وەک تاکەڕێگەی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبەر دەم خۆی داناوە ،بە تایبەت لە سەردەمێکدا کە شەڕی نێوخۆیی لە باشووری کوردستان دەرفەتی لەبارتری بۆ دەستدرێژی و تەڕاتێنی کۆماری ئیسالمی لە خاکی هەرێمدا بۆ ڕێژیم ڕەخساندبوو. عەمەلیاتی هێرش بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات لە قوواڵیی 250کیلۆمیتریی خاکی باشووری کوردستان بە جواڵندنی زیاتر لە دوو هەزار هێزی چەکداری تەیار بە ١٥قەبزە تۆپی ١٠ ،١٣٠قەبزە کاتیوشا و موشەکی ٢٤٠دەستی پێ‌کرد .ڕێژیم ڕۆژی ٥ی گەاڵویژی ١٣٧٥هێزەکەی بەرەو بنکەکانی حیزب خستەڕێ و وەک لە دێکۆمێنتارەکەشدا دەردەکەوێ لە هەموو ماوەی ئەو ڕێ بڕینەدا لە ترسی پەالماری هێزەکانی حیزبی دێموکرات هەدایان نەداوە. سەرەنجام لەکاتژمێری 6ی بەیانی ڕۆژی 7ی گەالوێژی ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی تۆپخانەی سپای پاسداران کە لە گوندی سماقوڵی داندرابوو ،یەکەم تۆپ و کاتیوشاکانی بەڕێ کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات .لە ئاوایی «کامووسەک»یش ڕا دوو موشەک ڕوو بە بنکەکانی حیزب گەرابەندی کران و فەرماندەی هێزەکانی ڕێژیم لە سەر چیای هەیبەت سوڵتان بەدووربینەوە شەڕگەیان خستە بەرچاو. ئاگربارانی بنکەکانی حیزب بۆ ماوەی ١٢سەعات بە بەردەوامی درێژەی هەبوو ،بەاڵم بەهۆی ژێری و لێهاتوویی حیزب لە کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە کەلەالیەن ستادێکی فەرماندەیی پێنج کەسییەوە ئیدارە دەکرا ،تاکە یەک پێشمەرگە خوێنی لە لووت نەهات و کەس شەهید و بریندار نەبوو. ڕێژیمی کۆماری ئیسالمی بۆ ئەو عەمەلیاتە ناچاربوو سنووری واڵتێکی دی ببەزێنێ ،پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان نادیدە بگرێ و لەشکەرکێشییەکی گەورە وەڕێ بخا ،بەاڵم ئەوەی دەستی کەوت سەرشۆڕی و شکست بەوالوەتر نەبوو. لەو فیلمەدا ناوەندە ئەمنیەتییەکان دەیانەوێ بڵێن کە گرێبەستێکیان لە نێوان خۆیان و حیزبی دێموکرات‌دا ئیمزا کردوە ،چەواشەکارییەک کە تەنیا خۆیان دەزانن چەندەی فڕ بە ڕاستییەوە هەیە .بەتایبەت کە دوای ئەو دەستدرێژییەش نە کوردستان هێزی پێشمەرگەی لێ بڕا ،نە کوورەی خەباتی حیزبی دێموکرات ساردی و سڕیی تێکەوت ،نە کوردستان بووە ئەو پارووەی بە گەروویانیدا بکەن. ڕێژیم دەیەوێ بڵێ مەبەست لە عەمەلیاتەکەی «کویسنجق» جێگیرکردن و سەقامگیرکردنی ئەمنیەتیە لە کوردستان ،بەاڵم کێ هەیە نەزانێ دوای زیاتر لە 20ساڵ لەو ڕووداوەش تەنیا هۆکاری نائەمنی لە کوردستان هەر خودی کۆماری ئیسالمییە .کێ هەیە نەزانێ ئێستاش ئەو بەناو ئەمنیەتە لە کوردستان بە پۆستاڵ و زەبروزەنگ و سەرکوتە کە ڕاگیراوە و ئەمنیەت لە کوردستان بۆ ڕێژیم تەنیا مانای زەوتکردنی ماف و ئازادییەکان ،کپکردنی دەنگی ناڕەزایەتی و بەگژداچوونەوەی شوناس و مافخوازیی خەڵکی کورد دەدا کەس سەرەڕای تێچووی زۆری بۆ ڕێژیم قەت نەیتوانیوە تێیدا سەرکەوتوو بێ. وەک باس کرا ئامانجەکانی ڕێژیم لە دەستدرێژییەکەی ڕۆژی 7ی گەالوێژ بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات زۆر و فرەڕەهەند بوون کە یەک لەو ئامانجانە بەرەوڕووکردنەوەی هێزەکانی حیزبی دێموکرات لەگەڵ هێزی حیزب و الیەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بوو .کە دیارە بە خۆشییەوە بەهۆی وردبینیی و ئاسۆی فراوانی بیرکردنەوەی ڕێبەرانی کورد ئەو پیالنەش بۆ ڕێژیم سەری نەگرت. 21ساڵ دوای ئەو هێرش و پەالمارە و باڵوبوونەوەی دێکۆمێنتارەکەی سپای پاسداران لە 21ساڵەی ئەو شکانەدا پێمان دەڵێ :حیزبی دێموکرات و خەباتی کورد لە ئێران قەاڵیەکی لەشکان نەهاتوویە....
سۆسیالیستییەوە()3-٣
سۆسیالیستەکان و دێمۆکراسیی لیبڕاڵی بە پێی لێکدانەوەکانی سەرەوە ئەم پرسیارە دێتە پێش ،ئایا هێزێکی سۆسیالیست لە واڵتێک‌دا کە تەنانەت دێمۆکراسی و ئازادیی لیبڕاڵیش بوونی نیە ،نابێ تا گەیشتن بە سۆسیالیسم ،بۆ وەدەسهێنانی دێمۆکراسی تێ بکۆشێ و دروشمی کاتی و درێژخایەنی تەنیا لە چوارچێوەی گەیشتن بە سۆسیالیسمدا قەتیس بمێنێتەوە؟ بێگومان پێش هەموو شتێک پێویستە ئێمە بە چەشنێکی میکانیکی کۆمەڵگەی خۆمان لەگەڵ ئورووپا بەراوەرد نەکەین ،ئەو شتانەی کە ساڵیانی ساڵە لە ئــورووپــادا بۆتە بەشێک لە ژیانی ئاسایی خــەڵــک ،بــۆ ئــەو واڵتــانــەی کــە دیکتاتۆریی ئۆلی و نائۆلییان تێدا زاڵــە ،بۆتە ئاواتێکی م ــەزن و جــاروبــار تەنیا لــە چــوارچــێــوەی خــەیــاڵــدا دەگــونــجــێ .لــەم واڵتــانــەدا خەبات بۆ وەدەستهێنانی دێمۆکراسیی بۆرژوایی بەشێک لە ئەرکەکانی چەپ و بزووتنەوەی
کورد و دێمۆکراسیی لیبڕاڵی حیزب و ڕێکخراوە کوردییەکانی ڕۆژهەاڵتی کوردستانیش بــێ لەبەرچاوگرتنی دروشمی کاتی یــان درێژخایەنی [فــیــدراڵــی ،کۆنفیدراڵی یاخود سەربەخۆیی] بۆ بردنە‌سەرەوەی ئاگایی نەتەوەیی‌و کۆکردنەوەی خەڵک‌و ڕێکخستنیان لە نێو پێکهاتە جۆراوجۆرە سیاسیی‌و مەدەنییەکاندا پێویستیان بە بارودۆخێکی ئــازاد و دێموکرات هەیە تــا کاریگەریی ڕاســتــەوخــۆیــان لــە ژیانی ڕۆژانەی گەڵەکەیاندا هەبێ .چارەسەریی کێشەی نەتەوەیی و گەیشتن بە ئاواتی لەمێژینەی کورد ف و بێ لەمپەر واتە سەربەخۆیی ڕێگەیەکی سا نیە و لە کورتە‌خایەندا وەدی نایە .پێویستە بۆ
کرێکارییە و پێویستە دێمۆکراسی بورژوای وەکــوو دەرفــەت و بەربواری پەرەسەندنی دێــمــۆکــراســی ب ــە قــۆنــاخــێــکــی بـــەرزتـــر و مــســۆگــەرکــردنــی یــەکــگــرتــوویــی تــــەواوی ویستە دێمۆکراتییەکان لە بواری پێوەندیی نــێــوان جــنــســەکــان ،ڕەگـــەزەکـــان ،کۆمەڵگە جــۆراوجــۆرەکــانــی نەتەوەیی و فەرهەنگی و دیموکراتیزە کردنی ئابووری ،پاراستنی ژینگە و بەربەرەکانی لەگەڵ بیرۆکراسی دەزگا دەوڵەتییەکان لەبەرچاو بگیرێ. ژیان و خەباتی کۆمەڵگە لە چوارچێوەی دروشمی هەموو یان هیچدا ناگونجێ و ئەمە تەنیا لە تاقیکردنەوەکانی فیزیۆڵۆژیدا باوی هەیە .دێمۆکراسی بــورژوای بە تایبەتی لە واڵتێک وەکــوو ئێران و کوردستان و هتد بواری دروستکردنی ئەنجومەن و یەکیه‌تیی ی و هونەری ،ڕێکخراوەی بەرگری لە پیشەی مافی ژنان و مندااڵن ،بەشداری و دەنگدانی خەڵک لە ژیانی سیاسیی کۆمەڵگە ،خەباتی پارڵەمانی ،ئازادی دەربڕینی بیروڕا لە ڕێگەی گۆڤار و ڕۆژنــامــە و هتد ،کورتکردنەوەی دەسەاڵتی مزگەوت و هێزە ئایینییەکان لە دادوەری و کاروباری ژیانی ئاسایی خەڵک، پێکهێنانی چــوارچــێــوەی قــانــوونــی دژ بە توندوتیژی لەگەڵ ژنان و مندااڵ ن و تەنانەت بواری پێویست بۆ وەدیهێنانی مافی ڕێژەیی نەتەوەکان [بۆ وێنە بە پێی دروستبوونی واڵتێکی فێدراڵ یــان نەناوەندی] و هتد ... پێک دەهێنێ .ت ــەواوی ئەمانە یــاریــدە دەدا بەجێگیربوون و خۆڕاهێنانی دێمۆکراسی و ئازادی لە کۆمەڵگە و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگایی گشتیی خەڵک لە تەواوی بوارەکانی ژیـــان و ی ــەک لــــەوان ئــاگــایــی نــەتــەوەیــی. دێمۆکراسی بــورژوای بە ب ــەراوەرد لەگەڵ
گەیشتن بۆ ئەم ئامانجە بارودۆخی فەرهەنگی و کۆمەاڵیەت ی مسۆگەر بکرێ تا خەڵکی بە ئاستێک لە ئاگایی نەتەوەیی بگەن کە بتوانن بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن. ڕۆژهـــــەاڵتـــــی کـــوردســـتـــان پــــاش ب ــاک ــوور گــەورەتــریــن بەشی کوردستان بە پێ پانتایی واڵت ،ڕێــژەی دانیشتوان ،ڕەنگاوڕەنگی ئایین و زاراوەی زمـــان ،هــەروەهــا ئاستی ئاگایی نەتەوەیی و یەک‌نەبوونی پێشینەی بزووتنەوەی نەتەوەیی لە ناوچە جۆراوجۆرەکان لە ورمێەوە تا دێهڵۆرانە ،هەروەها تێکەاڵوبوونی سنووری جــوغــرافــیــایــی ڕۆژه ــەاڵت ــی کــوردســتــان لەگەڵ نەتەوە دراوسێیەکان ،بە تایبەتی ئازەرییەکان یەکێک لە کێشەکانی شایانی بیرکردنەوەیە .ئەم ڕاستییە ئەمەمان پێ دەسەڵمێنێ کە هەڵبژاردنی دروشــمــی شــیــاو ،شــێــوەی خــەبــات و چاالکی هێزێکی پێشکەوتنخواز بۆ چارەسەری کێشەی کــورد ،پێویستە هاوئاهەنگی لەگەڵ بارودۆخی نێوخۆیی ،ناوچەیی و جیهانیی هەبێ تا بتوانێ بیروڕای گشتی و پشتیوانی واڵتە زڵهێزەکانی جێهان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بــەرەو خۆی ڕابکێشێ .کێشەی نەتەوەیی لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان ،بە چەشنێکی خۆویستانە چارەسەر ناکرێ و پێویستە هێزێکی بەرپرس قۆناخ بە قۆناخ ئەم ڕێگایە ببڕێ .قبووڵی ئەم ڕاستییانە بە مانای پاشگەزبوونەوە لە ئامانجی درێژخایەن واتە سەربەخۆیی نیە .کێشەی نەتەوەیی کورد تەنیا کاتێک بــە یەکجاری چــارەســەر دەکــرێ کــە کـــورد دەوڵــــەت و کیانی خــۆی بــبــێ ،ئەم مەسەلەیەش پێویستە لە پرۆگرامی حیزبێکی سۆسیالیست لە کوردستاندا ڕەنگدانەوەی هەبێ. ئەرکی کــوردی سۆسیالیست ،گرێدانی خەباتی نــەتــەوەیــی و چینایەتییە بــەیــەکــەوە ،هــەروەهــا بەرگریکردنە لە مافی چارەی خۆنووسینی کورد
سیستەمی زاڵی ئایینی لە ئێران ،کە کۆمەڵگەی کردۆتە زیندانێکی گەورە و هەرچەشنە بانگێکی ئازادی بە بەندیخانە ،ئەشکەنجە و کوشتن واڵم دەداتەوە قۆناخێکی گەورە و ئەرێنییە.
د .کامران ئەمین ئاوە
تا ئاستی جیایی و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ. بەاڵم لە کۆتاییدا ئەوە نەتەوەی کوردە کە بڕیاری ئاخری خۆی دەدا ،هەر ئەو جۆڕەی کە خەڵکی سکاتڵەند بە پێی بــەرژوەنــدیــی خــۆی ئــازادانــە دەنــگــی بــە مــانــەوە لــە بریتانیادا دا ،کوردیش دەتوانێ لە واڵتێکی ئــازاد ،بە پێی بەرژوەندیی خۆی دەنگ بە مان یان نەمان لەو واڵتانەدا بدا کە کوردستانیان بەسەردا دابەش کردوە ،بەاڵم نــەبــوونــی ئـ ــازادی ،دێمۆکراسی و میکانیزمی قانوونی بۆ چارەسەری ئاشتیخوازانەی کێشەی نــەتــەوەیــی ،هــەروەهــا درێــژەپــێــدانــی سیاسەتی ســەرکــوتــکــەرانــەی دەســەاڵتــی نــاوەنــدی ،تەنیا دەبێتەوە هۆی ئاڵۆزتربوونی بارودۆخی سیاسی و کۆمەاڵیەتی ئەم واڵتانە و ڕادیکاڵیزەبوونی هەر چی زۆرتری بزاڤی ڕزگاریخوازانەی کورد.
سەرچاوەکان .١مقدمهای بر ايدئولوژی‌های سياسی « اثری از مجموع آثار «رابرت اكلشال»« ،ريچارد جي»« ،وينسنت گيگن»، «ايين مكنزی»« ،ريك ويلفورد» و «مايكل كنی» ،ترجمە محمد قائد ،تهران ،١٣٨٥نشر مرکز .٢سە چهرەی دموکراسی ،سی .بی .مک فرسن ،ترجمە مجید مددی ،نشر دیگر ،١٣٨٢ ،تهران .٣آیندەی سوسیالیسم( ،مجموعەی مقاالت) ،ترجمەی ناصر زرافشان ،تهران ،١٣٨٠نشر آگاە .٤سه مفهوم دربــاره آزادی :ليبرالی ،دموکراتيک و سوسياليستی ،استفانو پتروچیانی ،برگردان :ب .کیوان. ، .٥مسئله آزادی از دیدگاه مارکس :رابطه دیالکتیکی آزادی مثبت و منفی ،استفانو پتروچیانی ،برگردان :ب . کیوان .٦بــرابــری و مسئله هــای آن ،دومنیکو لــوســوردو ، برگردان :ب .کیوان .٧مفهوم عمومی انسان در سنت لیبرالی و سۆسیالیستی، دومنیکو لوسوردو ،برگردان :ب .کیوان، « .٨حقوق بشر» و «حقوق شهروند» :دیالکتیک جدید برابری و آزادی ،اتین بالیبار ،برگردان :ب .کیوان ، .٩تناسخ دیالکتیک برابری به عقیده مارکس ،برنارد شاوانس ،برگردان :ب .کیوان، .١٠آیا آزادی و برابری با هم سازگارند؟ ژ .آ .کوهن، برگردان :ب .کیوان، .١١عالقە بە آزادی ،توجیە بــــردەداری ،سە نظر در مورد لیبرالیسم ،لوسین سو ،ترجمە باقر جهانبانی ،لوموند دیپلوماتیک فارسی ژوئن ٢٠١٣ .١٢دموکراسی و سیر تکامل تاریخی آن ،احسان طبری، نوشتەهای فلسفی و اجتماعی جلد دوم ،انتشارات حزب تودە ایران ،چاپ دوم ١٣٨٦ .١٣سە مفهوم آزادی ،اسفندیار طبری ،خرمگس نشریە فلسفی و اجتماعی ،شمارە ،٢مارچ ،٢٠١٤اسفند ١٣٩٢ .١٤سوسیالیسم و لیبرالیسم :همسوئی‌ها و ناهمسازی‌ها، گفت وگو با سعید رهنما ،نشریە خبری سیاسی الکترونیک ایران امروز ٢٠١٤
ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەسەر حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسەین پەناهی
كۆمەاڵنی خەڵكی كوردستان! ئازادیخوازانی ئێران! كۆڕ و كۆمەڵەكانی پارێزەری مافی مرۆڤ! بەپێی ڕاگەیاندنی پارێزەر حوسەین ئەحمەدی نیاز و بنەماڵەی حوسێن پەناهی ،دوێنێ پێنجشەممە ڕێكەوتی ٢٥ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی ،بەناو دادگای شۆرش لە شاری سنه،
حوكمی سێدارەی بۆ ڕامین حوسەین پەناهی دەركردووە .ئەو حوكمه لە كاتێكدایه كە تەنیا یەك دانیشتنی دادگا گیراوە بۆ ڕامین و بە وتەی پارێزەرەكەی ئەو حوكمه زۆر لەپڕدا و هاوكات چاوەڕواننەكراو بووه. بەپێی قسەكانی خودی ڕامین و پارێزەرەكەشی ،ناوبراو بۆ سەردانی بنەماڵەكەی چۆتەوە كوردستانی ئێران و بە هیچ شێوەیەك بەشداریی لە تێكهەڵچوونی چەكداریدا نەبووە ،لەالیەكی دیکەوە بە قسەی خودی رامین ،ناوبراو چەندین مانگ لە ژێر ئەشكەنجەدابووه ،بۆیه بە لێكدانەوەی هەموو ئەوانه و بەپێی یاساكانی كۆماری ئیسالمیش ناوبراو شیاوی حوكمی سێداره نیه. ئێمه وەك ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران ئەو حوكمه نامرۆڤانه و نایاسایی دەزانین و پێمانوایه دادگا بە تەواوی لەژێر سێبەری بار و دۆخی سیاسی‌دا ئەو حوكمەی داوە و لەڕاستیدا بۆ تۆلەكردنەوەیە
لە كۆمەاڵنی خەڵكی ڕۆژهەاڵت كە لە مانگەكانی ڕابردوو‌دا چەندین جار خۆپێشاندان و كۆبوونەوەی گەورەی جەماوەرییان پێك هێناوە. داواكارین كۆمەاڵنی خەڵكی ئازادیخوازی ئێران و كوردستان ،كۆر و كۆمەڵ و ڕێكخراوە كوردستانی ،ئێرانی و نێونەتەوەییەكانی مافی مرۆڤ لەمەڕ ئەو حوكمه نادادپەروەرانەیه بێدەنگ نەبن ،ئەركه لەسەر هەموومان و بە تایبەت لەسەر چاالكانی نێوخۆی واڵت كە نیشانی بدەن دژی ئەو حوكمه و بە گشتی حوكمه سیاسییەكانن كە لە كوردستان زۆر زیاتر لە شوێنەكانی دیكه بەڕێوە دەچن و كۆماری ئیسالمی دەستی قورسی خۆی هەموو كات لە كوردستان دەوەشێنێ. بێ دەنگ بوونی ئێمه ڕادە و ژمارەی ئەو كارەساتانه زیاتر دەكا و هەر ڕۆژ دەبێ شاهیدی ئیعدام و لەنێوچوونی زیاتری ڕۆلەكانمان بین. ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران ٢٦ی ژانویەی٢٠١٨ ٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٦
ژماره٧١٩:
11
لە هیچیان ناچێت...
ئەو لە هیچیان نەدەچوو! بەژنی پڕ بو لە یاقوتی ژیان ،چاوەکانی لە خەیاڵی ئەرخەوانی، وشەکانی لە نەبات، هەنگاوەکانی لە بەفرێکی گەرم گەرم! سپێدەی لە مەستی خۆرەتاو ئیوارەی لە یاسەمین ئەو لە هیچیان نەدەچوو ،نا...
سەمای سەربەستی
لە سەرەتای وەرزێكی سپی و لە نێو جەرگەی واڵتێكی سپی سپی سپی دا، تاجەگوڵێكی سپی لە سەر نابوو،
جووتێك كەوش و كراسێكی ئاودامێن و تارایەكی گوڵ سەهۆڵی سپی سپی سپی لەبەردا بوو. بەسەر شەقامێكی كافووریدا و بەسواری ئەسێكی سپی سپی سپی، هات هێور هێور خەرامان خەرامان، زێڕەو شانی دەكرد بە وردە ئەڵماسی سپی ئاسمانیش، هەزاران چاو مۆلەقی ڕێی تامەزرۆی دیداری، هەزاران دڵ مەستی سەمای سەربەستی بوون، هەر چوار چراكەی چوار چرا بە دەم هەناسەی بایەكی نەرمەوە، كەوتنە سەما، بە سەر فەڕشێك لە ڕۆحی سپی و ئەشقی سپی و سروودی سپی‌دا هەنگاوی نا و لە نێوەڕاستی ئاپۆڕەی خەڵكەكەدا قنج ڕاوێستا، ئەسپەكەی،
15ی ڕێبەندانی ٤ _ ١٣٩٦ی فێورییەی ٢٠١٨
هات سێبەری هەر هەموو سەوزاییەکانی ڕاو کرد بۆنی عەتری باخەڵی هەر هەموو ئێوارەکانی ئەم شارەی خستە فەقیانەکەی چرپە چرپی باخچەی کۆکردەوە ژێر چەترەکەی بێزاری بەسەر شانی مردن‌دا الر کردەوە لە هیچیان نەدەچوو ئەو! هێندە جوان و گەرم بوو دەتگوت تەوارە خەم لێنیشتوەکەی نیشتیمانی منە لە باوەشی خەیاڵدا ون دەبوو... ئەو چەندە جیاواز بوو جیاواز! لە فڕین‌دا ڕەنگی لە هیچ پاسارییەک نەدەچوو شەقەی باڵی دڵی دەلەراندەوە گیانی دەخستە سەما ئەو لە هیچیان نەدەچوو لە تارمایەکی سپی دەچوو ئەو بەسەر هێشووەکانی ئەویندا چاوی دەتروکاند وەک شەوێکی تەنها و درێژ! لە سێبەری بایەکی پر نمە باران دەچوو لە فرمێسکی ڕوانینێکی نەرم ئەو بۆنی مەراقی من و تۆ و دایکم دەخاتە جانتاکەی پڕدەبێ لە شەکری پیکەنین ئەو! شەو تا سپێدە هێشووی نوور دەهۆنێتەوە بەناو بەلەمە شکاوەکاندا خەیاڵی دۆزینەوە ژیان دەبینێ ئەو لە هیچمان ناچێ و لە هەر هەموومان نزیک! لەگەڵ هەر هەموو بێدەنگیەکاندا لە هیچیان ناچی لە نۆژن بونەوەدا لەماڵی هەتاودا هەمیشە خەم دەتوێنێتەوە نائومێدی بە ڕێژنەی باو غەریبی بە سەراب دەسپێرێ لە هیچیان ناچێت...
هەزاران كۆتری سپی چەپڵە، هەزاران هاواری سپی شادی دایان لە شەقەی باڵ و فڕین فڕین فڕین، ئاسمانیان سپی سپی داگێڕا، قازیش، بەدڵێكی بێگەردی سپییەوە، دەستی گرت و دایبەزاندە سەر كورسییەكی، سپی سپی سپی و خاكێكی سوور سوور سوور، بووكی ئازادی.
قادر عەلیخا
لەهەر باخەی گوڵێک
بە قاقای پێکەنینم خەمنامەت دەگێڕمەوە ئەی نیشتمان!
هەیاس کاردۆ هەتا بیر لە نیشتمان و بەسەرهاتەکانی دەکەمەوە بوغزێکی خنکێنەر گەرووم دەگرێ و خەریکە لەپێم بخا. دەگەڵ چرکە بە چرکەی وەرددانەوەی خەمنامەی ئەم کوردستانە سەت جار دەمرم و دەژێمەوە .ئازارەکانی وەبیرهێنانەوەی ئەو هەموو ڕووداوە تاڵ وجەرگبڕانە هێندە بەژانن ئاراوقاراویان لێ بڕیوم .نازانم ڕوو لەکام گۆشەی واڵتەکەم بکەم هەتا تۆزێک ،تەنیا تۆزێک هەست بە ئارامی و حەسانەوە بکەم .هیچ شوێنێک لەم واڵتە پان و بەرینە شک نابەم مەلی خەیاڵەکانمی تێدا وەهەڵفڕین بخەم .نە دۆڵێک شک دەبەم بم حاوێنێتەوە ،نە دەشتێک هەیە سوکناییم بداتێ ،نە لووتکەیەک کە ئازارەکانم لەبیر باتەوە .ڕوو لە هەر کوێ دەکەم تەنیا خەمە و بۆسووی هەڵقرچانی دڵەکان و هەڵوەرینی فرمێسکی چاوەکان. سەیرە ،ئەو بەسەرهاتانەی بەسەر واڵتەکەم و گەلەکەم دێ زۆر وەک داستانی ئەو سێریالە تێلویزیۆنیە پڕ ماجەرایانە دەچێ کە دوای تەواوبوونی هەر ئەڵقەیەک چاوەڕوانی ڕووداوی ناخۆشتر و پڕ کارەساتتری .لێرە ،لەم کوردستانە ڕۆژ نیە گوێبیسی کارەساتێک نەبم ،یان ماڵوێرانی و جەستەی دەخوێندا سووربووی کوڕان و کچانی کورد نەبینم .سەرم سوڕ ماوە ئەوە چ چارەنووسێکە بەنسیبی ئەم گەلە بوە و خوڵقێنەری ئەم چارەنووسە کێیە؟ لێی حاڵی نیم بۆ دەبێ ژان و ئازار و برین لەم هەرێمە دوور نەکەوێتەوە؟ بۆ دەبێ مندااڵنی بێبەش لەهەموو خۆشییەکانی ژیان ،برسی و دەربەدەر و بێ باوک و دایک بمێننەوە؟ کێ وەاڵمدەری ئەو هەموو بەاڵیەیە کە ڕۆژانە بەسەر خەڵکی لێقەوماوی کورد دێ؟ کوا مرۆڤایەتی ،لە کوێیە ئینساندۆستی ،چ مانایەکی هەیە هاوپێوەندی؟ کوان ئەوانەی الق شکانی مەلێک دڵیان وەژان دێنێ؟ بۆ دیار نین ئەوانەی بۆ ڕزگارکردنی گیانی حەیوانێک خۆیان بە ئاو و ئاگردا دەدەدن؟ لەکوێن ئەو الیەنگری مافی مرۆڤانەی فرمێسکی منداڵێک ئازاریان دەدا؟ بۆ هەموو ڕوویان لەم خەڵک و لەم واڵتە وەرگێڕاوە؟ مەگەر ئەوانەی لێرە ڕۆژانە و بە کۆمەڵ قڕ دەکرێن بەشێک لە کۆمەڵی مرۆڤایەتی نین؟ ئای لە دوو ڕوویی ئینسانەکان! کتێبی خەمنامەی کورد تەنیا بوارێک ناگرێتەوە .هێرشی دوژمنان و وەڕێخستنی جۆگەی خوێن لە خەڵکی بێ‌دیفاع و سووتاندنی شار و گوندی ئەم کوردستانە تەنیا بەشێک لەو داستانە تڕاژیدییە پێک دێنێ .ئەوەی دوژمن دەرحەق بە کورد دەیکا هەرچەند زۆر دڕندانە و بی ئینسافانەیە بەاڵم بەجۆرێک سوکنایی بەخشی دڵەکانە ،چونکە دوژمن خۆی لەبەرامبەر کێوی خۆڕاگریی کورددا دەبینێ .هەر بۆیە بۆ لەپێ خستنی ئەو کێوی ورە و باوەڕە ناچارە هەموو دڵڕەشی و بێڕەحمییەکانی خۆی بەکار بێنێ .بەاڵم سەرتۆپی تڕاژێدییەکانی بەسەر کورد هاتوون و دێن لەنێو ماڵی خودی کورد دایە .ئەو برینەی کورد لە لەشی خۆی دەکا قەت ساڕ‌ێژ نابێتەوە .ئەو ئازارەی ڕۆڵەی کورد لە خوشک و برای خۆی چێشتوویەتی زۆر بەسۆیە ،لەپێ خەرە. لەڕاستیدا بەشی هەر گرینگ و دڵتەزێنی خەمنامەی کورد، هەر بەدەستی کورد نووسراوەتەوە و هەر کورد خۆشی دەی خوێنێتەوە .بڵێم چی هاوڕێم ،هاوسەنگەرم ،هاوخوێنم، خوشکم ،برام چۆنت تێ بگەیەنم؟ ئێمە لێک ناحاڵین ،لە زمانی یەکتر تێ ناگەیەن .هەر کاممان ڕوومان لە قیبلەیەکە و کەسمان لەکانیاوی یەکتر ئاو ناخواتەوە .هەموو لێک نەبانین ،خەنجەری دەستمان ڕوو لەپشتی برامانە .چاومان بە دیداری یەک هەڵنایە ،دایمە پێمان خۆشە لەپشتەوەڕا برای خۆمان سەیر بکەین .ئەو خەنجەرەی لەحاند دوژمن هەمیشە دەکاالن دایە ،بۆ کونکردنی پشتی برا ئامادەی وەشاندنە .ئەوەیە بەشی هەر تڕاژیدیی داستانی کورد .ئەوەیە فرمێسک‌مان لەچاوان نابڕێ و قەت پشتمان ڕاست ناکاتەوە. بەاڵم هیچ چارمان نیە و ڕێگامان تەنیا ڕێگای درێژەی خەباتە .هەتا ئازارمان زیاتر بێ خۆڕاگرتر دەبین .هەتا زیاترمان خوێن لەبەر بڕوا بە بڕشت‌تر و چوست وچاالکتر دەبین .بارتەقای هەموو ماڵوێرانی و ئاوارە بوونمان هێز وەر دەگرین و دیسان تێ هەڵدەچینەوە .ئێمە ڕێبواری ڕێگایەکین پڕ کەند و لەند ،پڕ کارەسات .هیچ ڕێگایەک بێ کۆتایی نیە. ڕاستە لەدرێژەی ئەم ڕێگایەدا کتێبی خەمنامەی نەتەوەییمان هەر دێ و قورس‌تر دەبێ ،بەاڵم هەموو چاوەکانمان لەو نوورە کزەیە کە دەبێ بیگەینێ .ڕێگایەکی زۆرمان بڕیوە ،زۆر کوێرە ڕێ و هەوراز و نشێومان تاقی کردوونەوە ،لەزۆر چۆمی خورێن پەڕیوینەتەوە .ئامانجێک کە وەدووی کەتووین گەڕانەوە لێی محاڵە .لەو ڕێگا سەخت و ناهەموارەدا زۆرمان ئەزموون وەسەر یەک ناوە .با لەو ئەزموونانە بەباشی کەڵک وەر گرین و هەوڵ بدەین درێژەی ڕێگاکەمان کەم مەترسیتر و ئاسانتر بێ .دە دڵم چەقیوە دەگەڵ قاقای پێکەنینەکانم خەمنامەی دوورودرێژی کوردتان بۆ دەخوێنمەوە...
ه تۆڕی جیهانیی ئینتێرنێت دا: ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ،رۆژنامه‌ی «کوردستان» ل ئیمەیل و ته‌له‌فوونی ته‌شکیالتی نهێنی: +9647508578190 Tashkilat.kdp92@gmail.com
www.kurdistanukurd.com info@kurdistanukurd.org info@kurdistanukurd.com www.kurdch.tv: Yahsat 1A @ 52.5° East MHz 12.072 polarization: Vertical -27500 FEc : 7/8 Radiodk59@gmail.com
ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە دەرەوەی واڵت
بریتانیا ڕۆژی شەممە30 ،ی بەفرانبار سیمینارێک بە بەشداریی کوردانی دانیشتووی بریتانیا و ژمارەیەک کەسایەتی و نوێنەری حیزب و رێکخراوە سیاسییە کوردستانی و ئێرانییەکان لە شاری لەندەن بەڕێوە چوو. ئەم سیمینارە کە لە ژێر ناوی “کۆمار و پرسی بە دەوڵەتبوونی کورد” دا بوو ،لە الیەن کومیتەی بریتانیای حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هاوکاری مەڵبەندی رۆشنبیری کورد لە لەندەن و یەکیەتی الوانی دێموکراتی رۆژهەالتی کوردستان رێک خرابوو. لەو سمینارەدا د .سەعید شەمس لە ڕوانگە فەلسەفەی مێژووییەوە ڕخنەی لەو دوو خوێندنەوەیە گرت کە بۆ پرسی سەربەخۆییخواز بوون یان خودموختاری خواز بوونی کۆماری کوردستان دەکرێ .سەعید سەمس ئاماژەی بەوەدا ئەو دوو خوێندنەوەیە بۆ کۆماری کوردستان زیاتر کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی رووداوەکانی سەردەمی خۆیان و لەو روانگەیە خوێندنەوەیان بۆ کۆماری کوردستان کردوە .سەعید شەمس بە ئاماژە بەم دوو خوێندنەوە دژ بە یەکە بۆ کۆمار جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە نێوان ئەو دوو خوێندنەوەیەدا خوێندنەوە و ڕوانگەیەکی دیکەش هەیە. نۆڕوێژ ڕۆژی یەکشەممە ،رێکەوتی ١ی رێبەندان لە ژێر ناوی «ڕۆژهەاڵتی کوردستان لە بازنەی ڕووداوەکانی ئێستا و داهاتووی ئێران‌دا» سمینارێکی سیاسی و تەشکیالتیی بۆ کاک خالید عەزیزی ،ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان پێک هێنا. لەو سمینارەدا کاک خالید عەزیزی لەسەر دامەزرانی کۆماری کوردستان و مێژووی دەوڵەتی کوردی کە ٧٢ساڵ لەمەوبەر لە الیەن پێشەوای کوردان قازی محمەد دامەزرێندرا و ئێستاش دەتوانین کەڵک لە ئەزموونە باشەکانی ئەو کۆمارە ساوایە وەرگرین ،باسێکی پێشکێش کرد. بەڕێزیان لە باسەکەیدا ئیشارەی بەو رووداوانەی کرد کە لە مێژووی کوردا هاتوونەتە پێش و ئێمە وەک کورد نەمانتوانیوە کەڵکی باشیان بۆ سەرکەوتنی گەلەکەمان لێ وەرگرین ،ناوبراو بەڕوونی باسی لە درز تێکەوتن و لەگەل یەک نەسازانی هۆی شکەست هێنانی ئەو دەسکەوتانەی کە کورد لە مێژوودا بەدەستی هێناوە زانی . دوای باسەکانی بەڕێز کاک خالید عەزیزی ،بەشداربووانی سمینارەکە بە تایبەتی نوێنەران و ئەندامانی الیەنە سیاسییەکان پرسیار و تێبینی خۆیانیان باس کرد و دواتر لە الیەن کۆڕگیڕەوە واڵمدرانەوە. فینالند کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە واڵتی فینالند ،ئێوارەی ڕۆژی 30ی بەفرانبار بەبۆنەی 2ی ڕێبەندان ،ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان سمینارێکی بۆ کاک حەسەن ڕەستگار پێک هێنا. هەلومەرجی کاک حەسەن ڕەستگار بە ئاوردانەوەیەک لە دامەزرانی کۆماری کوردستان و هەروەها بەربەستەکانی سەرڕێی ئەو کۆمارە ،لەو بارەوە کۆمەڵێک خاڵ و فاکتی گرینگی لە ڕوانگەی مێژوویی و سیاسییەوە لەبارەی کۆمار و هەروەها دەورو نەقشی پێشەوا قازی محەممەد خستەبەرباس. پرسیاری بەشداربوانی دایەوە. برگەیەکی دیکەی سمینارەکە تەرخان کرا بۆ کاک سەعید بێگزادە کەواڵمی سۆئێد کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە واڵتی سۆئێد ڕۆژی شەممە7 ،ی ڕێبەندان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان سمیناڕیکی بۆ کاک خالید عەزیزی، ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێک هێنا. سۆئێدی کۆمیتەی پەیامی سمینارەدا لەو و خوێندرایەوە عەلیدووست نەبەز لەالیەن حیزب فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر کۆماری کوردستان پیشان درا. کاک خالید عەزیزی لە باسەکەیدا بە چاوی خەسارناسییەوە باسی لەو هەل و دەرفەتانە کرد کە لەو سەردەمەدا بۆ بەڕێوەبەرانی کۆمار هاتنە پێش و هاوکات ئەو گرفت و کێشانەشی خستنە ڕوو کە چ لە الیەن هێزە دەرکییەکان و هەم لە الیەن دەسەاڵتی ناوەندییەوە بەرەو ڕووی کۆمار کرانەوە. بەڕێزیان لە تەوەرێکی دیکەی باسەکەیدا وێڕای ئاوڕێکی خێرای لە ئاڵوگۆرەکانی ئەو دواییانەی ناوچەکە تیشکی خستەسەر چۆنیەتی هەوڵ و تێکۆشان بۆ سەرخستنی خەباتی کورد و دامەزراندنی دەسەاڵتێکی سەربەخۆ بۆ کورد لە هەر بەشێکی کوردستان و لەو پەیوەندییە دا باسی لە کەمتەرخەمی و ئاوڕنەدانەوە لە هۆکارەکانی شكست و نسکۆکان کرد. دانمارک کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە واڵتی دانمارک شەممە، ڕۆژی یاد بە تایبەت ڕێوڕەسمێکی 7ڕێبەندان هێنا. پێک کوردستان کۆماری دامەزرانی بیرەوەریی و لەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی حیزب لە الیەن کاک خالید ڕەواندووست، بەرپرسی کومیتەی گشتی حیزب لە واڵتی دانمارک خوێندرایەوە. خوێندنەوەی پەیامی یەکیەتیی الوانی دێموکراتی ڕۆژهەاڵتی کوردستان و پەیام و برووسکە پیرۆزبایی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیی و کۆمەاڵیەتیەکانی میوان و بڕگە هونەرییەکان بەشەکانی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە بوون. ئەمریکا کومیتەی واشینگتۆنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی شەممە7 ،ی ڕێبەندان ڕێورەسمێکی بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی ساڵیادی کۆماری کوردستان بەڕێوە برد. لەو کۆڕەدا سەرەتا کامران باڵنوور ،بەرپرسی لە کوردستان دێموکراتی حیزبی پێوەندییەکانی ئەمریکا باسێکی کورتی لەسەر کۆڕیادەکە کرد و دواتر د .ئاسۆ حەسەنزادە ،جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان باسێکی لەسەر کۆماری کوردستان پێشکەش کرد .بەڕێزیان پاشان تیشکی خستە سەر چاالکییەکانی ئەو دواییانەی حیزب و لێکدانەوەی بارودۆخی ئاڵۆزی ئێران و ڕۆلی ئامریکا و زلهێزان لە گۆڕانکارییەکانی جیهان و ناوچەکە. لە بڕگەیەکی دیکەی یادەکەدا خاتوو سینەم محەممەد ،نوێنەری باکووری سووریە لە ئامریکا دوای پیرۆزبایی 2ی رێبەندان وتارێکی لە سەر بارودۆخی عەفرین و پێویستیی یەکگرتوویی کورد بە گشتی پێشکەش کرد.
KURDISTAN The Official Organ Democratic Party of Kurdistan The Organ of Kurdistan Democratic Party-Iran- Iran
NO: 719 4 february 2018 No: 493 5 Sep 2008
به‌ر ل ه مااڵوایی پوورم ئەگەر سمێڵی هەبا پــێــم دەگــــــوت مــامــە! مەنسوور مروەتی قسەکانی حەسەن ڕووحانی ،سەرکۆماری ئێران لە سی و نۆیه‌مین ساڵڕۆژی هاتنەوەی خومەینی بۆ ئێران کە رێک لە سەر قەبری خومەینی کردنی لە چەند الیەنەوە گرینگە ،ئەوەش بە دوو هۆ :یەکەم ئەوەی کە ئەو قسانە بیر بۆچوون و لێکدانەوەی دژبەرانی کۆماری ئیسالمی نین کە بگوترێ خەونی نەمان و ڕووخان و لە ڕاستیدا خەونی گولی بە کۆماری ئیسالمییەوە دەبینن، یان قسەی کەسێکی وەک مەحموودی ئەحمەدی نژاد نیە کە قسەکەی بە جیددی وەرنەگیردرێ و بەرپرسانی ڕێژیم بڵێن ئەحمەدی نژاد کەسێکی ال‌ت و سەرسەرییە .ئەو قسانە ،قسەی سەرکۆمارێکە کە خۆی هەر لە سەرتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسالمییەوە لە کەسانی نێو ئەڵقەی تایبه‌تیی دەسەاڵت و سااڵنێکی زۆر بەرپرسی « شورای به‌رزی ئه‌منیه‌تی نیشتمانی «بووە. حه‌سه‌ن ڕووحــانــی لە ســەر گــۆڕی خومەینی گوتی ڕێژیمی پێشووی پاشایه‌تی کاتێک دەنگی ناڕەزایەتیی خەڵکی بیست کە ئیتر درەنــگ بوو و له گیانه‌ڵاڵدا دەنگی شۆڕشی خەڵکی بیست .ڕووحانی کە لە ڕاستیدا ڕووی قسەکانی لە خامنەیی و هه‌سته‌ی ئیستبدادی ڕێژیم بوو ،زۆر بە ئاشکرا گوتی کە ئەگەر دەنگی ناڕەزایەتیی خەڵک نەبیستن چارەنووسی کۆماری ئیسالمیش هه‌ر هەمان چارەنووسی ڕێژیمی پاشایەتی پەهلەوییە. پێش هـه‌مــوو شتێک ده‌بــێ بڵێین لــە هیندێک سیستمی سیاسی‌دا زۆر جــار ئــەو کــەســانــەی کــە کــار و کــردەوەکــانــیــان ڕەخــنــەی لــێ دەگــیــردرێ و ده‌درێنه به‌ر تانه ،لە جیاتی وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی و واڵمدانەوە بۆ خۆشیان دەچنە ڕیزی ڕەخنەگرانەوە و هه‌ر هەمان قسەی ڕەخنەگران بە دەنگێکی بەرزتر دەڵێنەوە کە لە ڕاستیدا ئەو کارە زۆر جار بۆ بەتاڵکردنی دەستی ناڕازییان و ڕەخنەگران دەکــرێ ،هەر بۆیە ئەو قسانەی حەسەن ڕووحــانــیــش دەبــێ لــەو خــانــەیــەدا خــوێــنــدنــەوەی بــۆ بــکــرێ .چونکە ئــەوە یەکەم جار نیە کە ڕووحانی قسەی ئاوا سەرنجڕاکێشی له‌م بابه‌ته دەکا، بــەاڵم لە ڕاستیدا کاتێک چاو لە ڕه‌فتار و بڕیار و کردەوەکانی خۆی و دەوڵەتەکەی دەکــرێ؛ قسە و کردەوەکانی ڕووحانی به هیچ کلوجێک لە گەڵ یەکتر نایەتەوە و دنیایەک مەودایان لە گەڵ یەکدی هەیە .حه‌سه‌ن ڕووحانی تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ کە دەورەی دووهەمی سەرکۆمارییەتی، هیچ کام لە واده و بەڵێنییەکانی کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دەیکردن جێبەجێ نەکردوە و کێشە و گرفتەکانی خەڵکیش لە هەموو بوارەکاندا نه‌ک هه‌ر له جێی خۆیانن ،بگره لە پێشوو زیاتر بڕستیان لە خەڵک بڕیوە. لـــــەوە بــــتــــرازێ هــــەر وەزارەتـــــــــی ئــیــتــاعــاتــەکــەی نــــاوبــــراو لــەم خۆپیشاندانانەدا بــۆ سەرکوتی خەڵک لــە سپای پــاســداران ڕۆڵــی زۆر خــراپــتــری گــێــڕا و چــەنــدیــن ک ــەس لــە شـــارە جــۆربــەجــۆرەکــانــی ئــێــران پ ــاش گــرتــنــیــان لــە زیــنــدانــەکــانــی ئــیــتــاعــاتــدا وەکـ ــوو گــیــراوانــی زیــنــدانــی کەهریزەک تەرمەکانیان بە مردوویی ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە. له‌الیه‌کی دیکه‌وه قسەکانی حه‌سه‌ن ڕووحــانــی لــەو ڕوەوە جێگای لێ وردبوونەوەیە کە ئــەوە یەکەم کەسە لە بەرزترین ئاستی دەسەاڵتدا کە بە ئاشکرا باس لە نەمان و ڕووخانی کۆماری ئیسالمی دەکــا ،دەنــا بێ گومان کاربەدەستانی دیکەی کۆماری ئیسالمیش هەستیان بەو مەترسییە کــردوە و دەنگی لێ دەرناهێنن؛ بــەاڵم سه‌رباقی ئــه‌وه‌ش واڵمــدانــەوە بە ویست و داواکارییەکانی خەڵک لە قامووسی کۆماری ئیسالمی ئێران‌دا نیە و کۆمەڵگەی داڕووخــــاوی ژێــر دەســەاڵتــی ئ ــەوان تــازە بــەو مودیلە حکوومەتە ئــیــدارە نــاکــرێ و ڕۆژ بــە ڕۆژ ب ــەرەو خراپتر بــوون دەڕوا. رووحانی لە قسەکانیدا لە سی و نۆیه‌مین ساڵڕۆژی گەڕانەوەی خومەینی بۆ ئێران بەراوردی کۆماری ئیسالمی و ڕێژیمی پاشایه‌تیی پەهلەوی دەکا و دەڵێ ئەوانیش پێیان وابوو کە حکوومەتەکەیان تا سەر و بۆ هەتاهەتایە دەمێنێ و دەنگی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکیان نەبیست ،بۆیە ئەگەر دەنگی ناڕەزایەتیی خەڵک نەبیسرێ دواتر درەنگ دەبێ و له ده‌ست ده‌رده‌چێ .به‌اڵم ئەو ئەمما و ئەگەرانەی ڕووحانی هیچکات نە لەالیەن خۆی و دەوڵەتەکەی و نە له الیەن خامنەیی و به‌یت و دارودەستەکەیەوە واڵم نادرێنەوە؛ چونکە :ڕێژیمی کۆماری ئیسالمی ڕێژیمێک نیە کە چەند ساڵێک لە تەمەنی گوزەرا بێ و پێویست بێ ماوەیەکی دیکەش دەرفەتی تاقیکردنەوەی بدرێتێ هه‌تا سیستمەکە بەرەو دیموکراسی و دۆخی خەڵکیش بەرەو چاکە و چاره‌سه‌ر بەرێ .لەو سیستمانەدا کە واڵت بە ئیدئۆلۆژییەکی تایبەت بەڕیوە دەبرێ و دیکتاتۆری بە سەر واڵت‌دا زاڵە و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌نگ و ڕه‌وایه‌تیی خه‌ڵک بوونی نیه ،هیچکات واڵمی داواکارییەکانی خەڵک بە ئاراستەی چاکە و چاره‌سه‌ردا نادرێتەوە ،چونکە ئەگەر وابێ ئەوە ئیتر ئەو ڕێژیمەی پێشوو نیە و گۆڕانی بەسەردا هاتووە. لە کۆماری ئیسالمی ئێرانیشدا کە ڕێک وەها دەسەاڵتێک حوکمی واڵت دەکا بێ گومان نە ئەگەرەکانی حەسەن رووحانی گوێی بۆ ڕادەگیردێ و نە جوابی دواکارییەکانی خەڵک دەدرێتەوە .چونکە ئەگەر وابایە ئیتر کۆماری ئیسالمییەک نەدەما.بەاڵم ئەو قسانه‌ی ڕووحانی ڕاستن و ل ه جێی خۆی دان کە لە ئێران‌دا شۆڕشێکی دیکەی هاوشێوەی ساڵی 57بەڕێوەیە و چارەنووسی ئەو حکوومەتەش هەمان چارەنووسی حکوومەتی پاشایەتی پەهلەوییە. ئـه‌مــمــا و ئــەگــەرەکــانــی حــەســەیــن ڕووح ــان ــی هــاوشــێــوەی ئ ــەو پـه‌نــده کوردییەیە کــە دەڵ ــێ« :پ ــوورم ئــەگــەر سمێڵی هەبا پێم دەگ ــوت مامە».