کۆبوونەوەی هاوبەشی حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
www.kurdistanukurd.com
ژماره ٧٢٥
شەممە ١٥ی بانەمەڕی ٥ _ ١٣٩٧ی مای ٢٠١٨
دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموکراتیکی فیدراڵ‌دا
ڕۆژی پێنجشەممە١٣ ،ی بانەمەڕ لە سەر پێشنیاری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ،دوو هەیئەتی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ،سەبارەت بە تاوتوێی پرسی یەکگرتنەوەی هەردوو حیزب کۆبوونەوە. لەم دانیشتنەدا هەیئەتی حدک کۆمەلێک پرسیاری لەبارەی گۆڕانکارییەکانی دوای کۆنگرەی ١٦ی حدکا و هەروەها کاریگەرییەکانی ئەم گۆڕانکارییانە لە سەر پرسی یەکگرتنەوە لە هەیئەتی میوان کرد. لە درێژەی ئەم دیدارەدا هەیئەتی حدکا واڵمی پرسیار و بۆچوون و تێبینییەکانی هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی دایەوە و لە ئاکامدا هەردووال وێڕای گۆڕینەوەی کۆمەڵێک ڕاوبۆچوون ،پێداگرییان کرد لە سەر درێژەدان بە دانیشتنەکانی هەیئەتەکانی هەردوو حیزب لەمەڕ پرسی یەکگرتنەوە و؛ ڕایانسپاردن کە بە دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکان و کەمڕەنگکردنەوەی جیاوازییەکان ،خێرایی بە ڕەوتی وتوێژەکان بدەن.
لە سەنگەری بەربەرەکانی لەگەڵ تێرۆریزمی دەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران‌دا
سەروتار
هەموومان پێکەوەین
کرێکاران لە بەستێنی
ناڕەزایەتییەکانی ئێستادا عەلی بداغی چــەنــد ڕۆژ ل ــەوە پێش ڕۆژی جیهانیی کرێکار بوو .کۆماری ئیسالمی ئەمساڵیش نــەیــهــێــشــت کـــرێـــکـــاران کــــۆبــــوونــــەوە و ڕێوڕەسمی سەربەخۆی خۆیان هەبێ و لــە چــەنــد شارێکی وەک تـــاران و سنەش ک ــۆب ــوون ــەوە کــرێــکــاریــیــەکــان ســەرکــوت ک ــران و چــاالکــانــی کــرێــکــاریــی ڕێکخەری کۆبوونەوەکانیش دەسبەسەر کران و گیران. لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە ناڕەزایەتیی ک ــرێ ــک ــاران ل ــە زۆربــــــەی ئــــەو کــارخــانــە و شــیــرکــەتــانــەی لــە قــەیــرانــی ئــابــووریــی ئــێــســتــادا هــێــشــتــا ل ــەس ــەر پ ــێ مـــــاون ،بە بــەردەوامــیــی درێـــژەی ب ــووە و مانگرتنی ش ــارە سنوورییەکانی کوردستانیش بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین بە داخستنی دەروازە ســنــووریــیــەکــان ،بــە تــایــبــەت لــە بــانــە سێ حــەوتــووی بــڕی .لە بــارودۆخــی ئابووریی ئێستای ئێران‌دا کرێکاران لە هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە بێمافتر و سفرەی ماڵەکانیان پتر لە هەموو کاتێک بەتاڵترە .هەر لە جێ‌دا سەرەڕای نەبوونی ڕێکخراوە کرێکارییە سەربەخۆکان، بــەاڵم وەڕێــخــرانــی بــە س ــەدان و ه ــەزاران کۆبوونەوە ،مانگرتن ،ناڕەزایەتیدەربڕین و خۆپیشاندان دەرخــەری ئەو ڕاستییەن کە کرێکاران لە ژیانی کۆڵەمەرگیی ئێستایان وەزاڵــە هاتوون و ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕاب ــردوش هــەر لــەوەوە ســـەرچـــاوەی دەگــــرت و شــەپــۆلــی نوێی نــاڕەزایــەتــیــیــەکــان لەمساڵیشدا بــەڕێــوەن. پ ــرس و داوای کــرێــکــاران چــیــن؟ یــەک لە کێشە هــەرە سەرەکییەکانی کرێکاران ڕاوەستانی جموجۆڵی بەرهەمهێنان لە کارگە پیشەیی و پــڕۆژەکــانــی ئاوەدانکردنەوەیە کە هۆکارەکەی بۆ نەبوونی نەختینەیی و تەرخاننەکردنی بودجە لەالیەن دەوڵەتەوە بۆ بەشی ئاوەدانکردنەوەی واڵت دەگەڕێتەوە. سروشتییە لەوەها دۆخێک‌دا مۆتەکەی بێ‌کاری بــاڵ دەکێشێ بــەســەر کــرێــکــارانــدا .لەبەر ئــەوەش کە لە ناوچە پەراوێزخراوەکانی وەک کــوردســتــانــدا ژمــارەیــەکــی کـــەم لە کرێکاران بیمەن و لە سۆنگەی ئەوەش کە سااڵنێکە خاوەنکارەکان لە ئێران بە مەرجی خــۆبــیــمــەنــەکــردن کــرێــکــار وەردەگـــــرن ،لە ئەگەری بێکاریشدا لە هەر چەشنە مافێکی سینفی و کۆمەاڵیەتیی خۆیان بێبەش دەبن. کێشەیەکی دیکەی کرێکاران کە تەنگی پ ــێ هــەڵــچــنــیــون دواکـــەوتـــنـــی م ــووچ ــە و حەقدەستەکانیانە و ڕۆژ نیە کرێکارانی کارگە و یەکە بەرهەمهێنەرەکان لە شارێک یان چەند شارێکی ئێران لەو سۆنگەیەوە مان نەگرن و هیچ ڕێکارێکی قانوونیش نیە کرێکاران لە پێناو گەیشتن بە مافەکانیاندا بیگرنە بەر. ٢
وتووێژی «کوردستان» لەگەڵ سکرتێری گشتیی حیزب2 /
قازی محەممەد ،قۆناغەکانی دروستبوونی ڕێبەرێکی کاریزما3 /
کۆماری ئیسالمیی ئێران ل ه هه‌موو ماوه‌ی دهسهاڵتدارهتیی خۆیدا ل ه تێرۆر و حه‌زفی فیزیکیی نه‌یارانی ده‌ستی نه‌پاراستووه .له‌و نێوه‌دا کورد و ل ه نێو هێزه سیاسییه‌کانی کوردستانیشدا تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکرات زۆرترین ئامانجی ماشێنی تێرۆری کۆماری ئیسالمیی ئێران بوون. کۆماری ئیسالمی له‌هه‌ر جێیه‌ک بۆی لوابێ و ل ه هه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆی ڕه‌خسابێ پیالن ه تێرۆریستییه‌کانی خۆی جێبه‌جێ کردوه ،جا ئه‌و شوێن ه نێوخۆی کوردستان بووبێ ،پێته‌ختی واڵتانی ئورووپایی بووبێ یان باشووری کوردستان .ده‌زگای تێرۆری کۆماری ئیسالمی ل ه ده‌یه‌ی 70ی هه‌تاویدا زیاتر ل ه 300کرده‌وه‌ی تێرۆریستیی ل ه باشووری کوردستان کرد و له‌و ڕێگه‌یه‌وه زه‌برێکی قورسی
هه‌م ل ه پێوه‌ندیی باشوور و ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان ،هه‌م ل ه ئیعتباری حیزب و داموده‌زگا ئیداری و حکومییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و هه‌م ل ه حیزب ه کوردییه‌کانی دژبه‌ری خۆی دا. دوای دوو ده‌ی ه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌پۆلی نوێی تێرۆره‌کانی کۆماری ئیسالمی ل ه هه‌رێمی کوردستان، به‌ره‌وڕووبوونه‌وه و مایه‌پووچکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵنه‌ی ڕێژیم گرینگی و ئه‌وله‌وییه‌تی زیاتری به‌خۆیه‌وه گرتووه. ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران له یه‌که‌م هه‌نگاودا سمینارێکی بۆ ئه‌و تاوتوێی ئه‌و بابه‌ت ه و گهاڵلهکردنی پێشنیار و ڕێکاره‌کانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی کرده‌و ه تێرۆریستییه‌کانی کۆماری ئیسالمی پێک هێنا و کۆمەڵە ڕاسپاردەیەکی بۆ کاری هاوبەش لە نێوان حیزبەکاندا گەاڵلە کرد.
سیمیناری یادی لە دایکبوونی پێشەوا قازی محەممەد
شەپۆلی نوێی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستان
ڕۆژی سێشەممە١١ ،ی بانەمەڕ کۆمیسیۆنی ئامووزشی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی سەت و هەژدەهەمین ساڵیادی لە دایکبوونی پێشەوا قازی محەممەد سیمینارێکی بۆ کاک عومەر باڵەکی ،ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێک هێنا. لەو سمینارەدا کۆڕگێر باسەکەی تەرخان کردبوو بۆ باس لەسەر تایبەتمەندییە کەسێتییەکانی پێشەوا قازی محەممەد لە چەند قۆناغێکی مێژوویی ژیانیدا .کاک عومەر باڵەکی بە پشتبەستن بە سەرچاوە و بەڵگە مێژووییەکان وردەکاری و زانیاریی فرەڕەهەندی لەو بوارەدا خستەڕوو. یەک لەو بابەتانە بوێری پێشەوا لە هەڵسوکەوت و بڕیاردان بوو کە تەنانەت بەشێک لە نووسەر و کەسانی غەیرە کوردیش کە زۆرجار بە ڕق و قینەوە باسی بزووتنەوەی کورد و کەسایەتییەکانی کورد دەکەن ،بەاڵم لە بەرامبەر ئازایەتی و بوێریی پێشەوادا دۆش دادەمێنن و دانی پێدادەنێن.
لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا 12کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسالمی کوژراون و بریندار بوون .هەر لەو ماوەیەدا النیکەم ١١بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون و هەروەها ٣٧چاالک و هەڵسووری سیاسی و مەدەنی لە کوردستان بە تۆمەتی الیەنگری لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەاڵت و چاالکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسالمی دەسبەسەر و زیندانی کراون. دەزگای قەزایی کۆماری ئیسالمی لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا النیکەم 6بەندکراوی کوردی ئیعدام کردوە ،ئەوە لە حالێکدایە کە کۆماری ئیسالمی لە ساڵی ڕابردووش‌دا زیاتر لە 70بەندکراوی کوردی لەدار دابوو. لە ماوەی یەک مانگ و نیوی سەرەتای ئەمساڵدا 21کەس لە کوردستان خۆیان کەشتووە و هەر نەبێ 12کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار کوژراون و بریندار بوون.
باس و بڕیارەکانی پلینۆمی هەشتەمی کۆمیتەی ناوەندی4 /
گرینگیی بە دێکۆمێنتکردنی کردەوە تێرۆریستییەکانی کۆماری5 /...
سێ کوچکەی ماف ،دێموکراسی و تەوافوق 6/
«کوردستان» پێشەنگ و «بانە» براوە٨/
«کوردستان» ئێستاش پارێزەری زمانی کوردییە ١١/
ژماره٧٢٥:
2 درێژەی:
کرێکاران لە بەستێنی ناڕەزایەتییەکانی ئێستادا هۆکاری ئەوەش بۆ جێبەجێکردنی ئەسڵی 44ی قانوونی بنەڕەتی لە دوو دەیەی ڕابردوودا دەگەڕێتەوە کە پڕۆژەی کەرتی تایبەت خرایە ڕۆژەڤی کاری دەوڵەتەوە. هەندی بەدواداچوونی ورد دەری دەخا زۆربەی نیزیک بە تەواوی ئەو کارگە و شیرکەت و یەکە بەرهەمهێنەرانەی مووچە و حەقدەستی کرێکاران دوادەخەن گەورەکۆمپانیا دەوڵەتییەکانن کە بە ڕواڵەت دراون بە کەرتی تایبەت و لە ڕاستیدا لە پاوانی مافیای ئابووریی سەر بە حوکمەت دان. لە ساڵی ڕابردوو و لە سااڵنی ڕابردووش‌دا بینیمان کە چەندین گەورەکارخانەی وەک «ئەرج»« ،پارس ئیلیکتریک»« ،جێنەراڵ ئیستیل» و «زاگڕۆس» داخران و لە درێژەی ئەو ڕەوتەدا دەیان کارخانە و برێندی بەناوبانگی دی خەریکن مایەپووچ دەبن. کێشەی هاوبەشی کرێکارانی هەموو ئەو کارگە و یەکە بەرهەمهێنەرانە لە ئێران ئەوەیە کە خاوەنکارەکانیان کەسێکی پایەبەرزی دەوڵەت و حوکمەتە و کارگە و کارخانەکەی بە نرخێکی یەکجار کەم لە بایی ڕاستەقینەی خۆی کڕیوە و لە داخرانیشی زەرەر ناکا و مەکینە و دەزگاکان دەفرۆشێ و؛ ئەوەی لەو نێوەدا دەستی بە هیچ ڕاناگا و دەنگی بڕ ناکا کرێکارەکەیە کە لە هەموو مافەکانی بێبەری دەکرێ. بڕی مووچەی پەسندکراوی دەوڵەت بۆ کرێکاران و هێلی هەژاری لە کۆمەڵگە کێشەیەکی دیکەی کرێکارانە. مافی هەر ئینسانێکە بتوانێ ماڵی هەبێ و بژیوی ژیان ،جلوبەرگ ،بیمە ،تێچووی خوێندنی خۆی یان مندااڵنی دابین بکا ،بەاڵم کرێکاران لە ئێران ئەو بەشە لە کۆمەڵگەی مرۆیی ئێرانن کە لەو مافانە بێبەشن و هەژاری و دەسکورتی بڕستی لێ بڕیون .هێلی هەژاریی 4میلیون تمەنی و مووچەی کەمتر لە نیوەی ئەو بڕە وایکردووە سفرەی کرێکاران تا دێ چووکەتر بێتەوە و دەنگ و هەرای مافخوازیشیان نەگاتە ئاکام. چوونەسەرێی مووچە و حەقدەستی دادپەروەرانە، دابینبوونی ئەمنیەتی شوغلی ،نەمانی گرێبەستە کاتییەکان و ڕێگەدان بە دروستکردنی ڕێکخراوە کرێکارییە سەربەخۆکان گرینگ‌ترین داوای سینفیی کرێکارانن لە ئێران؛ کە سەرەڕای ئەوەی تێچووی زۆری بۆ دەدەن بەاڵم تا ئێستاش پێی نەگەیون. ئەگەر پرس و داوای کرێکاران لە ئێران هاوبەش و وەک یەکە ،بەاڵم دۆخی ئابووری لە کوردستان بەهۆی پەرەنەسەندنی ئابووری و ،لەو سۆنگەیەوە بارودۆخی کرێکارانی کورد تا ڕادەیەکی زۆر جیاوازترە لە ناوچەکانی دیکەی ئێران .ئامارە ڕەسمییەکان دەڵێن نرخی بێ‌کاری لە کوردستان سەروو سەتا 50یە و لە ئێستاشدا سیاسەتی داخستنی ناوچە سنوورییەکان و قوڵبوونەوەی قەیرانە ئابووری و سیاسییەکان وایکردووە ئاماری بێ‌کاری لە کوردستان هەردەم لە هەڵکشاندا بێ. ڕوانگەی ئەمنیەتی زاڵ بەسەر کوردستانیش لەجێی خۆی کە هەر چەشنە ناڕەزایەتیدەربڕینێکی کرێکاران مۆرکی دژایەتی لەگەڵ نیزامی لێ دەدرێ و چاالکانی کرێکاری بەرەوڕووی فشار و سەرکوت دەبنەوە .لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار کرێکار لە کوردستان لە کار دەرکراون و نیزیک 40کرێکار و چاالکی کرێکاریی کورد لەالیەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە گیراون و پەروەندەیان لە دژ ساز کراوە و ژمارەیەک لەوان سزای زیندانیی درێژخایەنیشیان بەسەردا سەپاوە. کێشەیەکی دیکەی کرێکاران لە کوردستان ئەوەیە کە ژمارەیەکی یەکجار کەم لەوان بیمەی دابینکردنی کۆمەاڵیەتییان هەیە ،هەروەها بەهۆی سیاسەتی پەراوێزخستنی کوردستان لە پەرەسەندنی ئابووریدا ئەگەرچی هەر چوار پارێزگاکەی کوردستان لە سەرسنووری واڵتانی عێڕاق و هەرێمی کوردستان، تورکیە و ئازەربایجان هەڵکەوتوون ،بەاڵم بەهۆی ڕوانینی ئەمنیەتی کوردستان نەکراوە بە ناوچەی ئازادی ئابووری و ئەو دەرفەتە گرینگەی لێ ئەستێندراوەتەوە. ئێستا سەرباری ئەوەش بڕیاری داخستنی سنوورەکان نیزیک مانگێکە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە ،بڕیارێک کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی سەدان هەزار کەسی خەڵکی ناوچە سنوورییەکان داناوە .ئەو سەدان هەزار کەسەی کە بەهۆی بێ‌کاری و نەبوونی هیچ دەرەتانێک بۆ هەڵسووراندنی چەرخی ژیان ئامادەبوون تەنانەت سینگ بە گوللەوە بنێن بۆ ئەوەی پارووە نانێک بێننەوە سەر سفرەی ماڵیان ،بەاڵم ئەوەشیان پێ ڕەوا نەدیون .بەاڵم ئەمە لە درێژەی ئامانجێکی ستراتیژیکە کە هەڵتەکاندندنی ئابووریی کوردستانی دەوێ .لە ڕوانگەی ستراتیژیکەوە ناوچەی ئازادی ئابووری لە کوردستان دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی سامان و پەرەسەندن و بەرباڵویی وەبەرهێنان لە کوردستان ،ئەوەش بە سەربەخۆیی ئابووری و بەستراوەیی کەمتر بە ناوەندی لێک دەدرێتەوە و حوکمەت دەیەوێ بە داخستنی سنوورەکان هەم ڕێ لە پەرەسەندنی ئابووریی کوردستان بگرێ و هەم پەرە بە بێکاریی زیاتر لە نێو کورددا بدا هەتا بە گومانی خۆی بوار بۆ ڕاکێشانی زیاتری ئەوان بۆ الی خۆی خۆش بکا. بۆیە مانگرتنەکەی بانە دەتوانێ ڕۆڵی گرینگ و یەکالکەرەوەی لەو هاوکێشەیەدا بە قازانجی خەڵک هەبێ.
١٥ی بانەمەڕی ٥ _ ١٣٩٧ی مای ٢٠١٨
مستەفا مەولوودی :تەنگ پێهەڵچنین بە کۆماری ئیسالمی دەرفەتێکە بۆ گوڕوتین بەخشین بە مافخوازی و ناڕەزایەتیدەربڕینی خەڵکی ئێران ساڵی نوێی هەتاوی لە ئێران بە قووڵبوونەوەی قەیرانە ئابوورییەکان ،بەردوامیی ناڕەزایەتیدەربڕینی چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە بەتایبەت مانگرتنی کرێکاران ،دەستەوەستانیی زیاتری دەوڵەت لە کۆنتڕۆلکردنی دۆخی ئابووری و کۆمەاڵیەتی دەستی پێ‌کرد« .کوردستان» بە مەبەستی تاوتوێی زیاتری دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە ئێران و کوردستان و ناوچە ،وتووێژێکی لەگەڵ کاک مستەفا مەولوودی ،سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێک هێناوە:
حەسەن ڕووحانی چاوەڕوانییەکی زۆری لە خۆی دروست کردبوو .ئایا ناوبراو توانیویەتی لەو ماوەیەدا بەرعۆدەی وادە و بەڵێنەکانی بێ؟ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ڕوحانی وه‌ک سه‌رۆککۆماری ئێران بۆ جاری دووهه‌م هیچی له بارودۆخی نێوخۆیی ئێران و سیاسه‌تی ڕه‌سمیی کۆماری ئیسالمی نه‌گۆڕیوه. بەهۆی ڕێژیمی خۆسەپێن و نادێموکراتیکی کۆماری ئیسالمی خه‌ڵکی ئێران _جیا ل ه تاقمێکی که‌م نه‌بێ ک ه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌و نیزامه گرێ دراوه_ به‌گشتی له‌گه‌ڵ قەیرانە ئابووری و کۆمهاڵیهتییهکانی وه‌ک نه‌بوونی دێموکراسی و ئازادی ،بێ‌کاری، گرانی ،هه‌ژاری و دژواریی وه‌ده‌ستخستنی بژێوی ژیان ده‌سته‌ویه‌خه‌ن و ،بهداخهو ه بارودۆخه‌ک ه هیچ لە بەرژەوەند و قازانجی خه‌ڵک نه‌گۆراوه ،به‌ڵکوو ڕۆژ ب ه ڕۆژ ژیانی خه‌ڵک خه‌راپتریش بووه. هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کرد ک ە له ماوه‌ی ڕابردوودا ب ه تایبه‌ت ل ه مانگی به‌فرانباری ساڵی پاردا شه‌پۆلێکی نوێی ناڕه‌زایه‌تیده‌ربرین و تووڕەیی خه‌ڵکی ئێران ب ه دژی نیزامی کۆماری ئیسالمی بکەوێتە ڕێ. بەاڵم خۆپیشاندانەکان سەرکوت کراون و هەست دەکرێ دەوڵەت توانیبێتی کۆنتڕۆڵیان بکا؟ ڕاستە دەسەاڵتی سەرکوتگەر ب ه سه‌رکوتی توند و تیژ و ڕەشبگیری بەرباڵو ناڕهزایهتییەکانی خه‌ڵكی لە شێوازی خۆپیشاندانەکانی سەرشەقامی لە ڕواڵەتدا کۆنترۆڵ کردوه ،به‌اڵم چەند شتی گرینگ هەیە لەو پێوەندییەدا کە دەبێ لەبەرچاومان بێ :ئەوەی کە خۆپێشاندان و ناڕهزایهتییەکانی خه‌ڵکی ئێران ئه‌مجاره‌یان هه‌م له ڕووی ڕاشکاویی دروشمی خۆپیشانده‌ران و هه‌م ل ه ڕوانگه‌ی به‌شداریی چین و توێژ ه جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵک و هه‌روه‌ها پانتایی جوغرافیایی و گشتگیربوونیان ب ه به‌راورد له‌گه‌ڵ شەپۆلی ناڕه‌زایه‌تییەکان لە سااڵنی ڕابردوودا زۆر جیاواز و که‌م وێن ه بوو .ئەمجارەیان تابۆی ویالیهتی فه‌قیهـ شکا و «مردن بۆ دیکتاتۆر» و «نه‌مان بۆ خامنه‌یی» به‌شێکی سه‌ره‌کیی دروشمه‌کان بوون. ئەم ناڕەزایەتییانە به‌ڕوونی ئه‌م په‌یامانه‌یان تێیدا دهخوێندرێتهو ه ک ه خه‌ڵکی ئێران له‌باری ژیان و گوزه‌رانه‌وه له خه‌راپترین باروودۆخ دان و چونکی ڕووناکییه‌ک بۆ ده‌رچوون له‌م وه‌زعه به‌دی ناکه‌ن و ڕۆژ به ڕۆژ بارودۆخیان خراپتر دەبێ، هه‌ر بۆی ه ڕێگایه‌ک جگ ه ل ه هاتنه سه‌رشه‌قام و به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایه‌تییان بۆ ڕاوه‌ستان ل ه به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێژیمه‌یان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه .خەڵک به تهجرووب ه ش بۆیان ده‌رکه‌وتووه کە ئاڵوگۆڕی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت ل ه نێوان ئه‌م یان ئه‌و قۆڵ و باڵی نێو ڕێژیم گۆڕانێکی جیددی ل ه بارودۆخی ژیانی ئه‌واندا پێک ناهێنێ و بێ‌کاری و گرانی و بێ داهاتی و ده‌یان کێشه‌ی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک بە چارەسەرنەکراوی هه‌ر ل ه جێگای خۆیان ماونه‌و ه و ئاسۆیه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنیان به‌دی ناکرێ. لەو نێوەدا کوردستان چۆن دەبینن؟ خەڵکی کورد چۆن لە مەیدانەکەدا بوون؟ وه‌زعی خه‌ڵکی کوردستان هەر وه‌ک خه‌ڵکی ناوچەکانی دیکەی ئێران ه و له هێندێک بواردا بهداخهو ه
خراپتریشه ،به‌اڵم خه‌ڵکی کوردستان سه‌رەڕای هه‌موو کێشه و گرفت ه سیاسی و کۆمه‌اڵیه‌تی و ئابوورییه‌کانی له‌و ماوه‌یه‌دا له تێکۆشان و چاالکیی مه‌ده‌نی به‌رده‌وام بوون .هه‌ره‌وه‌ز و به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵکی کوردستان بۆ خه‌ڵکی زیاندیتووی پارێزگای کرماشان کە تووشی بومه‌له‌رزه هاتبوون ،نموونه‌ی هه‌ره‌به‌رزی هه‌ره‌وه‌ز و هاوکاریی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ خوشک و بڕاکانیان بوو .ل ه نه‌ورۆزی ئه‌مسالیشدا سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌ست دروستکردنی حکومه‌ت ،به‌اڵم خه‌ڵک ب ه هه‌وڵ و تێکۆشانی ئازایان ه به‌پیل ئه‌و بۆنه نه‌ته‌وه‌یی چوون و دەبینین له هه‌موو ده‌رفه‌تێکدا به چاالکی لە بۆنه‌ی جۆراوجۆری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌اڵیه‌تیدا ڕه‌نگ و بۆنی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی ئاوێتە ئەم جموجۆڵ و چاالکییانە دەکەن. ئەوە زیاتر لە سێ حەوتوویە مانگرتنێک لە شارە سنوورییەکانی کورستان هەیە .خوێندنەوەی ئێوە بۆ ئەو مانگرتنە لەو شێوە مەدەنییەدا چیە؟ پێش هەموو شتێک سوپاس و ڕێزی تایبه‌تیم بۆ ئه‌و خه‌ڵكه ئازا و خۆڕاگر ه هه‌ی ه ک ه سه‌ره‌ڕای فشارێکی یه‌کجار زۆری ژیان و گوزه‌ران و به‌سه‌ختی په‌یدا کردنی بژێوی ژیان بۆ ماڵ و منداڵیان ،ئاوا یه‌کگرتوویان ه زیاتر ل ه سێ حه‌وتوویه بۆ پشتیوانی ل ه کاسبکارانی کۆڵبه‌ر ،دووکان و بازاڕیان داخستوو ه و یه‌کگرتووان ه داوای مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌که‌ن ک ه حکومه‌ت لێیان ناگه‌رێ به‌و ڕێگە ئاستهمەشدا کاربکه‌ن و نانێک بۆ ماڵ و منداڵیان په‌یدا بکه‌ن. ئێم ه ده‌زانین حکومه‌تی کۆماری ئیسالمی وهاڵمدهر نی ه و خۆ ب ه به‌رپرسیار نازانێ ،بۆیه ئیمکانی هه‌ی ه به پیل داوای ڕه‌وای خه‌ڵکه‌وه نه‌چێ .به‌اڵم ئه‌و ڕاستیه‌ش حاشای لێ ناکرێ ک ه ئه‌گه‌ر خه‌ڵک یه‌کگرتوو و پێ‌داگر بێ له‌سه‌ر ماف ه ڕه‌واکانی هه‌ر وه‌ک زۆر دیکتاتۆر به چۆکدا هاتوون ،دیکتاتۆری حاکم ب ه سه‌ر ئێرانیشدا له کۆتاییدا هه‌ر ب ه چۆک دادێ .جا یان ناچار ده‌بێ وه‌اڵمی داوای ڕه‌وای خه‌ڵکی کوردستان و خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتووی ئێران بداته‌وه یان خه‌ڵك ب ه خه‌باتی به‌رده‌وام و یه‌کگرتوویان ه به چۆکی داده‌نێن. دڵنیاش بن له‌و خه‌بات ه ڕه‌وایه‌دا حیزبی دێموکراتی کوردستان وه‌ک هه‌میش ه پشتگیر و پشتیوانی هه‌میشه‌یی خه‌ڵک ده‌بێ .هیوادارم هه‌رچی زووتر سایه‌ی شومی ئه‌و ڕێژیم ه نگریس ه له کۆڵ خه‌ڵکی واڵتی ئێم ه بێته‌و ه و خه‌ڵكەکەمان ب ه ئازادی و ئاسووده‌یی بژی. ناڕەزایەتییەکان بەرینبوونەوەی سەرەڕای و سەرباری قوڵبوونەوە قەیرانە ئابووری و کۆمەاڵیەتییەکان ،بەاڵم ڕێژیم هەر لە جێی خۆیەتی .هۆکار و سەبەب چیە؟ ڕاستە خه‌ڵکی ئێران ب ه تەواوی له حکومه‌تی کۆماری ئیسالمی ناڕازین .کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و کۆر و کۆمه‌ڵی سیاسی و ئێمه‌ش ئەمە باش دەزانین به‌اڵم هه‌روه‌ک زۆر جار ئێم ه و حیزب و الیه‌نی سیاسیی دیکه‌ش گوتوویانه ،یه‌کێک له هۆیه‌کانی مانەوەی ڕێژیمی کۆماری ئیسالمی هەتا ئێستاش نه‌بوونی ئالترناتیڤ و ئۆپۆزیسیۆنێکی بەهێزە که بهداخهو ه تا ئێستاش نەیتوانیوە خۆی دەربخا و چاوەڕوانیی ئەوەش ناکرێ بەم دەمودەستە شکڵ بگرێ .به‌اڵم
ئه‌وه‌ندەی پێوه‌ندیی ب ه حیزبی دێموکراته‌و ه هه‌یه ،لە هه‌وڵەکانی بۆ پێکهێنانی ئۆپۆزیسیۆنێکی دێموکرات ک ه باوه‌ڕی ب ه هەموو مافە سیاسی و کۆمهاڵیهتییهکانی پێکهاته‌کانی ئێران هه‌بێ بەردەوام بووە .هەر بۆ ئەو ئامانجە دەبینین کە ل ه پێکهێنانی شوڕای دێموکراسیخوازاندا حیزبی ئێمە نه‌خش و ده‌وری باشی بووە .ئێستا ئه‌و هاوپەیمانیی ە ب ه به‌شداریی دە حیزب و ڕێکخراوه‌ی سیاسی_ئیرانی و پێکهات ه جۆراوجۆرە نه‌ته‌وه‌ییەکانی ئێران خه‌ریکی کار و تێکۆشانه .هەڵبەت ئەگەرچی چاوه‌ڕوانی لێ ناکرێ ئه‌و یه‌کیتیی ه وه‌اڵمی هەموو ئه‌و نیاز ه زهرووییانه بداته‌و ه ک ه وه‌ک بۆشایی جیددی ل ه ئێران ل ه الوازیی ئۆپۆزیسیۆندا هه‌ستی پێ ده‌کرێ، به‌اڵم دیسانیش ڕێگایه‌کی باش ه بۆ هه‌وڵ و تێکۆشان له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌کان بۆ دروستکردنی ئادرسێک، ئەویش بە مەبەستی ل ه ده‌وری یه‌ک کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین الیەنی ئۆپۆزیسیۆنی حکومه‌تی ئێران. دەرەنجامی دەستێوەردانەکانی ئێران لە کاروباری واڵتانی ناوچە و دواوێستگەی هێژمۆنیخوازیی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییەکانی ئێستا چۆن لێک دەدەنەوە؟ ده‌ستێوه‌ردانی کۆماری ئیسالمی ل ه کاروباری نێوخۆیی واڵتانی عێراق ،سووریه ،یه‌مه‌ن ،لوبنان و هتد ،ئه‌گه‌ر ل ه الیه‌ک بە ڕواڵەت بەهێزیی کۆماری ئیسالمی لە گەمە ناوچەییەکاندا پیشان دەدا ،بەاڵم هەر ئه‌و ه بۆت ه کێشەیەکی جیددی بۆ خه‌ڵکی ئێران. ل ه به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆری ئه‌و واڵت ه ل ه جێگای ئه‌وه‌ی له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی واڵت‌دا خه‌رج بکرێ ،دەبێتە تێچووی ده‌ستێوه‌ردان و سیاسه‌تی زێده‌خوازانه‌ی حکومه‌ت له ناوچه‌که‌دا .جیا له‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ت ه کارتێکه‌ریی زۆر نگه‌تیڤی بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی خه‌ڵکی ئێران دەبێ .بەاڵم ئەوە لە درێژخایه‌ندا ب ه قازانجی کۆماری ئیسالمی ته‌واو نابێ و هۆیه‌کی گرینگە بۆ فشار خستنه‌سه‌ر ڕێژیمی ئێران ل ه کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تیدا .دیارە ئەگەرچی به‌زاهیر حکومه‌تی ئێران به‌و ده‌ستێوه‌ردان ه حیساب بۆکراو و به‌رنام ه بۆداندراوە توانیویه‌تی ناوچه به‌تایبه‌ت ئه‌کته‌ر و ڕۆڵگیرێکی کاریگه‌ر بێ ل ه ل ه قەیرانخوڵقێنی و ئاڵۆزکردنی مه‌سه‌له‌کاندا؛ به‌اڵم ئێستا که‌م و زۆر هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌ت و الیه‌نانه‌ی ل ه ناوچه‌دا حزووریان هه‌ی ه ده‌زانن که ڕۆڵ و نەخشی کۆماری ئیسالمیی ئێران چه‌ند ه ب ه زیانی دابینکردنی ئه‌منییه‌ت و سەقامگیریی ناوچەکەیە .جا بۆیە کۆماری ئیسالمیی ئێران ناتوانێ هه‌روا ئه‌سپی خۆی تاو بدا و ئەوە لە بەرژەوەندیی ئەواندا ناگونجێ کە ڕێژیمی ئێران جێ پێی خۆی لە ناوچە توند بکا و پەرە بە هێژمۆنییەکانی خۆی بدا .هەڵبەت ئێمه پێمان وای ه ئه‌و ده‌ستێوه‌ردان و زێدهخوازییەی کۆماری ئیسالمی ل ه درێژماوه‌دا ب ه زیانی ڕێژیم و خه‌ڵكی ئێرانیش ده‌شکێته‌وه و ،ده‌بێ ب ه بەاڵی سه‌ری حکومه‌ت و بیانوودان بە واڵتانی ناوچ ه و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ک ه پێش ئێران بگرن و به‌ربه‌ستی بۆ دروست بکه‌ن.
3
ژماره٧٢٥ :
١٥ی بانەمەڕی ٥ _ ١٣٩٧ی مای ٢٠١٨
قازی محەممەد
قۆناغەکانی دروستبوونی ڕێبەرێکی کاریزما (بەشی یەکەم)
عومەر باڵەکی یازدەی بانەمەڕی هەر ساڵێک بۆ کورد بیرخەرەوەی ڕۆژی لە دایک بوونی پێشەوا قازی محەممەدە ،بیرمه‌ندێک و ڕێبه‌رێک ک ه ب ه سه‌رۆکایه‌تیی جوواڵنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ،نوقتە گۆڕانێکی ئەوتۆی لە مێژووی هاوچەرخی کورددا پێک هێنا کە دوای تێپەر بوونی ٧٢ساڵ، نەمانی دەسەاڵتدارانی ئەو کاتی زاڵ بە سەر کوردستاندا و ،تەنانەت ئاڵوگۆڕ لە سیستمی دەسەاڵتدارانی ئەو دەوڵەتانەدا ،ئیستاش بیر و فکر و ئەندێشەی پێشەوا بە ڕوخساری جوواڵنەوەی نەتەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا دەبینرێ و لە ئااڵ و سروودی نیشتمانی و ناوی پێشمەرگە و...دا خۆێ دەردەخا. قازی محەممەد کوری قازی عەلی کوڕی میرزا قاسمی قازییە .قازی محەممەد بە پێی هەموو سەرچاوە بەردەستەکان خوێندنی سەرەتایی الی قازی عەلیی باوکی خوێندووە و ماوەیەکیش بۆ خوێندن چۆتە خانه‌قای شەرهفکهند(خانقای شێخی بورهان) و ،ئەدەبیاتی فارسی و عەرەبی و سەرف و نەحوی عەرهبیی الی باوکی و زاناکانی دیکەی ناوچە خویندووە .قازی محه‌ممه‌د لە تەمەنی منداڵییەوە خولیای فێربوون بووە، هەر بۆیە لەهەر جیگایە و الی هەر کەسێک هەستی کردبێ کە دەتوانی شتێک فێر بێ و بە زانستی زیاد بکا ،لە چوون بۆ ئەو شوێنە یا الی ئەو کەسە درێغی نەکردووە؛ بۆیه‌ش بێجگە لە زمانەکانی کوردی و فارسی و تورکی کە لە ناوچەکەدا باو بوون ،ئاشنا بە زمانەکانی عەرەبی،
هەڵسووڕان و تێکۆشانی ئەودا دروست کرا کە خۆی بە سەری ڕادەگەیشت و دەرسیشی دەگوتەوە. بناغەی یه‌که‌می نەخۆشخانەی مەهابادیش بە دەستی ئەو داڕێژرا و لە ژێر چاوەدێریی ئەودا کەوتە کار»... ماموستا حه‌سه‌نزاده لە درێژەی بابەتەکهدا دەنووسێ ...« :ڕەنگە هەوەڵ زانای ئایینی مەهاباد، بەڵکوو کوردستان بێ کە بێ ئەوەی گوێ بداتە سەرکۆنە و تەوس و پالری کۆنە پەرستان لە گەل فەرەنگیان و غەیرەدینان هەستاوە و دانیشتووە و هاتوچۆی کردوون و فێری زمان و ڕێوشوێنی ڕۆژئاوایی بووە ....زۆر بە موتاال وخوێندنەوە خەرێک بوو ،لە کتێبخانەکەی کونترین و تازەترین کتێب بەزمانەکانی جۆربەجۆر وەگیر دەکەوت .لە تەواوی ژیانیدا جگە
پێشه‌وا هێشتا مێر منداڵ بوو کە لە زانستی زەمانی خۆیدا بە ماموستا دەناسرا .پاش ئیجازە وەرگرتن بەرگی مەاڵیانەی لە بەر نەکرد ،لە گۆشەی حوجرە دانەنێشت و چاالکانە خەریکی کاری کۆمەاڵیەتی بوو .بێ ئەوەی مووچە وەربگرێ ،نوێنەرایه‌تیی فەرهەنگی مەهابادی وەئەستۆ گرت .یەکەمین قوتابخانەی نوێی ئەم شارە لە سایەی هەڵسووران و تێکۆشانی ئەودا دروست کرا کە خۆی بە سەری ڕادەگەیشت و دەرسیشی دەگوتەوە .بناغەی یه‌که‌می نەخۆشخانەی مەهابادیش بە دەستی ئەو دارێژرا و لە ژێر چاوەدێری ئەودا کەوتە کار ڕووسی ،ئینگلیسی و فەرانسەویش بووە . باسکردن ولێکدانەوە لە سەر کەسایەتیی پێشەوا کارێکی دژوارە وسەختە ،چونکە پێویستە الیەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی پێشەوا بکرێتە بابەتی توێژینەوە و لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی توێژەر و کەسانی ئاکادمیک ،بەاڵم لە بەرەبەری ١١ی بانەمەر ،ڕۆژی لە دایکبوونی پێشەوا بۆ ڕێزگرتن لەو ڕۆژه؛ له زنجیره نووسینێکدا ،له ڕوانگەی کۆمەڵێک نوسەر وکەسایەتیی سیاسی کە لە سەر کەسایەتی پێشەوا وتار و بابەتیان نووسیووە، لێرەدا بەکورتی باسیان دەکەین .ڕەنگە ئەو کورتە باسە بە هیچ جور لە ئاستی کەسایەتیی بەرزی پێشەوادا نەبێ ،بەاڵم دەتوانی ڕێز و وەفایەک بێ بۆ رێبەر وپێشەوای هەردەم زیندوو. ــ خەلیل فەتاحی قازی لە کتێبی (تاریخچەی خانوادەی قاضی در مهاباد) له‌باره‌ی هۆگریی پێشەوا بە فیر وون و خوێندنەوە ئاوا دەنووسی...« : لە کەمترین هەل کەلکی وەردەگرت بۆ فێر بوونی زانست و زانین ،هەموو کات کتیب یا گۆڤارێک یا ڕۆژنامەیەکی بە دەستەوە بوو ،زۆربەی کاتەکان کە بە شەقام یا کۆاڵنێکدا بە پیادە تێپەر دەبوو، خەریکی خویندنەوەی ڕۆژنامە یا گۆڤارێک دەبوو؛ واتا بە دەم ڕۆیشتنەوە بابەتەکانی دەخوێندەوە». هەر ئەو هۆگرییە بە عیلم و زانست ئەو باوەڕەی الی پێشەوا دروست کردبوو کە نەتەوەکان تەنیا لە ڕێگای عیلم و زانسته‌و ه دەتوانن پێش بکەون و بە سەر کۆسپەکاندا زاڵ بن .بۆیە پیشەوا زۆری پشتیوانی لەو خوێندکارانە دەکرد کە خەرێکی خویندنی زانستەکانی ئەو سەردەم بوون و هەر ئەوە وای کردبوو لەالی خوێندکارانی دینی کە ئەو سەردەم خوێندنی دینی باو بوو، پێشەوا زۆر خۆشەویست و جێگای حورمەت بێ و وه‌ک سەرپەرستی خۆیان هەڵیبژێرن. ماموستا عه‌بدوڵال حه‌سه‌نزاده لە وتارێکدا لەژێر سەردێری «لە سەر ژیانی پێشەوا» لە ڕۆژنامەی کوردستان ،ژمارە ،١٥خاکەلێوەی ١٣٥١دا باس لە هۆگریی پێشەوا بە فێربوونی زانست و عیلمی سەردەم دەکا ....« :هێشتا مێر منداڵ بوو کە لە زانستی زەمانی خۆیدا بە ماموستا دەناسرا .پاش ئیجازە وەرگرتن بەرگی مەالیانەی لە بەر نەکرد، لە گۆشەی حوجرە دانەنێشت و چاالکانە خەریکی کاری کۆمەاڵیەتی بوو .بێ ئەوەی مووچە وەربگرێ، نوێنەرایه‌تیی فەرهەنگی مەهابادی وەئەستۆ گرت. یەکەمین قوتابخانەی نوێی ئەم شارە لە سایەی
لە کتێب هیچ دیارییەکی لە کەس نەگێڕاوەتەوە». ــ سەعید هومایوون لە کتێبی بیرەوەرییەکانی لەژێر ناوی «پێشەوای ڕابوون»دا له‌باره‌ی هۆگریی پێشەوا بە فێربوون و ئاگاداری لە ڕووداوەکانی ناوچە و جیهان ئاوا باس دەکا« :قازی محەممەد بۆ ئاگاداری و تێگەیشتن لە وەزعی ڕۆژانەی جیهان و نێوخۆی واڵت زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی سەردەمی وەک :ڕۆژنامەکانی «شفق سرخ»« ،اطالعات» و گۆڤاری «پیمان»ی ئەحمەد کەسرەوی و گۆڤاری کوردیی «گەاڵوێژ» کە ماموستا عەالئهددین
کرد .ئەویش بۆ خۆنواندن و چاوتڕسێنکردنی خەڵک و مەئموورەکانی ،ڕوو ده‌کات ه قازی محەممەد و دەڵێ: بۆچی جلوبەرگی یونیفۆرمت لە بەر نەکردووە؟ قازی بەو پەری بوێرییەوە وەاڵمی دەداتەوە و دەڵێ :ئه‌من قازی شار و ناوچەم و حەقی دادوەریی شەرعیم هەیە و ئازادم لە پۆشینی جلوبەرگی مەالیەتی .دوای ئەو قسەیە قازی هەڵدەستی و بەجێیان دەهێڵێ و دەچێتەوە ماڵێ .هەر چی فەرماندار و بەرپرسی ئیدارەکان تکای لێ دەکەن حازر نابێ بچێتەوە الی پارێزگار». ــ دوکتور قاسملوو لە چل ساڵ خەباتدا له‌باره‌ی پێشەوا ئاوا دەنووسێ« :ئەو شەخسییەتە مەزنە لە مێژووی گەلی کورددا پلە و مەقامێکی تایبەتی و بەرزی هەیە کە پێویستە الوانی تازە پێگەیشتوو لە گەلی ئاشنا بن و لە ژیانی دەرس وەربگرن .هەرچەند تەمەنی زۆر درێژ نەبوو بەاڵم پێشەوا قازی محەممەد ڕووناکبیرێکی هەڵکەوتوو بووکە لەو ڕۆژگارەدا وێنەی لەنێو نەتەوەی کورددا زۆر کەم بەدی دەکرا ...لەگەڵ ئەوە کە ڕووناکبیرێکی پایەبەرز بوو لە نێو خەڵکێکی ساویلکە و بەداخەوە بەشی زۆری نەخویندەواردا دەژیا ،بەاڵم دیسانەکە لە گەلی خۆی نیزیک بوو ،ل ه دەرد وئازار و هیوا و ئاواتەکانی زۆر باش تێ گەیشتبوو و لە هێنانە گۆڕێ و دەرخستنی ئەو دەرد و ئازار و هیوا و ئاواتانەدا لە هەموو کەس سەرکەوتووتر بوو .بە خۆڕایی نەبوو کە الی خەڵکی کوردستان ئەوەندە خۆشەویست بوو کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا خەڵک نازناوی پێشەوای پێدابوو ...پێشه‌وا گوڵێک بوو لە سەحرا ڕووا بوو». ــ ئارچیباڵد ڕۆزوێڵت لە کتێبی «شوق آموختن» (وه‌رگێڕانی قادر وریا) ،له‌و بەشەی باسی کوردستانی ئێران دەکا ،بەو شێوەیە باسی پێشەوا دەکا ... « :بە گشتی خەڵک لە قازی ڕازی بوون و دەیانگوت کە پێکهاتنی دەوڵەتەکەی ئەو لە دوای قوناغی ڕەزاشا،
پێشەوا سیاسەتمەدارێکی واقیع بین بوو .هیچ کات ئاوات و ئارەزووی لە جێی ڕاستی دانەدەنا و لە بارەی توانا و ئیمکاناتی خەباتگێریی خەڵک بە هەڵەدا نەدەچوو .ئەو دروشم و سیاسەتانەی بۆ کۆماری کوردستان هەڵی بژاردبوون کە دروشمی ستراتیژیکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لهوانەو ه سەرچاوە دەگرێ نیشانەی ئەو واقیعبینیەن سەججادی لە بەغدا دەری دەکرد ،پەیدای دەکرد و دەیخوێندنەوە ».لە سەرەتای سیستمی نوێی خوێندن و دامەزرانی قوتابخانەکاندا سەرپەرەستیی ئیداره‌ی فەرهەنگ لە ئەستۆی ئه‌بولحه‌سه‌ن سه‌یفولقوزات بوو، بەاڵم دوای ماوەیەک بەرپرسایەتییەکەی درا بە قازی محەممەد .لەو ماوەی کە بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ بوو کاری زۆری بۆ کرد و لە کاتی بەرپرسایەتیی ئەودا یەکەم قوتابخانەی کچان لە مەهاباد کراوەتەوە. بەاڵم دوای ماوه‌یەک بە هۆی کاری قەزاوت و پێڕاگەیشتن بە کاری خەڵک و عەشیرەتەکان و... وازی لە کاری ئیداری هێنا کە ئەوە هاوکاتە لەگەڵ سه‌پاندنی قانوونی «متحدالشکل کردن لیباس» بە دەستووری ڕەزا شا .خەلیل فەتاحی قازی دەنووسێ: «دەبێ ئیشارە بەوە بکەم چونکە ئەو سەردەم بوون لە کاری دەوڵەتی پێوێستی بە پۆشینی جلوبەرگی هاوڕەنگ هەبوو و قازی محهممەدیش ک ه ئامادە نەبوو واز لە پۆشینی جلوبەرگی مەالیەتی و کاری قەزاوەت بێنێ ،دەستی لە کاری دەوڵەتێ کێشایەوە». ــ لە کتێبی پێشەوای ڕابوون« ،بیرەوەریەکانی سەعید هومایوون» ،وەرگێرانی ڕەسولی سوڵتانیدا بەوشێوەیە باس لە دژایەتیی پێشەوا لەگەڵ هاوشکڵکردنی جلوبەرگ دەکا« :بویریی قازی محەممەد وێردی سەر زمانی خەڵک بوو .قەت سەری بۆ ملهوڕان و نێردراوانی دەوڵه‌ت دانەدەنواند .لەکاتی حکوومەتی ڕەزاشادا ئەو دەمەی سەید مەهدی فەڕوخ ،ئوستانداری ئازربایجان بۆ سەراسوێی و تاوتوێکردنی بارودۆخی ناوچەکە هاتە مەهاباد؛ گەورە پیاوان و سەرۆکی ئیدارەکان پێشوازییان لێ
سەرکەوتنێکی گەورە بووە و تەنیا نیگەرانی ئەوە بوون کە دەوڵەتەکە نەمێنێ ....ئەوان مەمنوونی شووڕەوی بوون کە ئیمکانی سەربەخۆیی بۆپێک هێناون ،بەاڵم لە سەر دەخاڵەت نەکردنی شوورەوی لە کاروباری واڵتەکەیاندا و هاتوچۆنەکردنی مەئموورانی شوورەوی بۆ سەر شارەکەیان پێیان دادەگرت»... وه‌ک باس کرا پێشەوا هۆگرییەکی زۆری بۆ خوێندن و زانست هەبوو و هەمووکات پێی وابوو کە تەنیا ڕێگای ڕزگاری به‌هۆی خوێندنی عیلم و زانستە و ئەو بۆچوونەی خۆی لە وتووێژ لە گەڵ ئارچیبالد ڕۆزوێڵت له‌باره‌ی سیاسەتی ئەمریکادا به‌مجۆر ه دێنێت ه به‌رباس ...« :ئەگەر ئەمریکا لە جیاتی ناردنی سێ هەزار سەرباز بۆ ئێران ،تەنیا سەد مامۆستا (معلم)ی ناردبایە لەو واڵتە چ دەقەوما؟ بەاڵم ئەمریکاییهکان لە جیاتی یارمەتیدانی ئیمە ،یارمەتیی دوژمنانی ئیمە ،بۆ وێنە توورکەکانیان دا و ئەویش لە ڕێگەی ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ سەرکوتکردنی ئیمە». ــ ماموستا عەبدوڵاڵ حەسهنزادە لە وتارێکی دیکه‌دا کە لە ڕۆژنامەی کوردستان لەژێر ناوی «با لە قازی محەممەدەوە فێر بین» باڵ‌و بۆتەوە؛ ئاوا دەنووسێ: « ...پێشەوا سیاسەتمەدارێکی واقیعبین بوو .هیچ کات ئاوات و ئارەزووی لە جێی ڕاستی دانەدەنا و لە بارەی توانا و ئیمکاناتی خەباتگێریی خەڵک بە هەڵەدا نەدەچوو .ئەو دروشم و سیاسەتانەی بۆ کۆماری کوردستان هەڵی بژاردبوون کە دروشمی ستراتیژیکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لهوانەو ه سەرچاوە دەگرێ نیشانەی ئەو واقیعبینیەن»... درێژەی هەیە...
درێژەی:
وتووێژ لەگەڵ سکرتێری گشتیی حیزب... ئەو لێکدانەوەیەتان چەندە پیوەندیی بە سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا بە نیسبەت ئێرانەوە هەیە؟ ئێران و ئەمریکا بە درێژایی چوار دەیەی ڕابردوو ملمالنێ و ڕکەبەریی خۆیان لەسەر زۆر پرسی سیاسی لە ناوچەدا بووە و سەرۆککۆماری ئێستای ئەمریکاش لەو ماوەیەدا هەڵوێستت توندتری لە هەمبەر سیاسەتی قەیرانخوڵقێنی و دەستدرێژییەکانی ئێران‌دا نواندوە .وەک دەبینین په‌یتا په‌یتا لێدوانی زۆر تووند ب ه دژی ڕێژیمی ئێران ده‌ده‌ن به تایبه‌تی ئێستا هه‌ست ده‌کرێ کابینه‌ی ترامپ ل ه که‌سانی دژ به کۆماری ئیسالمی پێکهاتوو ه و وه‌ک تیمێکی ته‌واو دژی ئه‌و حکومه‌ت ه کار ده‌که‌ن .ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌ڵێ به‌رجام رێککه‌وتنێکی خراپه و ده‌بێ ئیسالح بکرێ یان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ،یان لێی دەچینە دەرێ. ده‌زانین ل ه حاڵی حازردا هه‌ر چه‌ند ه واڵتانی ئوروپایی کار ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵنه‌وه‌شانه‌وه‌ی به‌رجام ،به‌اڵم واڵته گرینگه‌کان وه‌ک فه‌رانسه ،ئاڵمان و بریتانیا هاوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ک ه ده‌بێ پێداچوونه‌و ه ب ه به‌ند و ماده‌کانی «به‌رجام»دا بکرێ و؛ به‌تایبه‌ت ل ه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سنوودار کردنی توانای مووشه‌کیی باڵستیکی ئێران فشاری زیاتر بخرێت ه سه‌ر ڕێژیمی ئێران. لەهەرحاڵدا لە ئێستادا چارەنووسی بەرجام بە بڕیاری تڕا‌مپ بەستراوەتەوە و وێدەچێ ئەمریکا لە فشارهێنانی زیاتر بۆ سەر ئێران بە مەبەستی سنووردارکردنی ئەو واڵتە مکوڕ بێ. به‌گشتی هه‌مووی ئه‌وان ه و زۆر کاری دیکه‌ش وه‌ک هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێندێک واڵتی ناوچ ه به تایبه‌تی واڵتانی عه‌ڕه‌بی بۆ سنووردارکردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسالمی ئێران ه و به دڵنیاییه‌و ه ئه‌و ه بۆ حکومه‌تی ئێران زۆر گران ته‌واو ده‌بێ .لەالیەکی دیکەوهش ئەو دۆخە ده‌توانێ ده‌رفه‌تێک بێ بۆ خه‌ڵکی ئێران که پهرچەکرداریان هەبێ و پەرە بە خۆپێشاندان و نارهزایهتییەکانیان بده‌ن .ئه‌وه‌ش ڕەوشێکە ک ه کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئێران زۆر لێی نیگه‌رانن. لە گێژاوی سیاسیی ئێستای ڕۆژهەاڵتی نێوەڕاستدا پرسی کورد بە کام ئاقاردا دەڕوا؟ بە تایبەت لە سووریە و ڕۆژاوای کوردستان کە چەقی ڕووداوەکانن؟ هه‌ر وه‌ک ده‌زانین نزیک به حه‌وت ساڵه شه‌رێکی ماڵوێرانکه‌ر ل ه سووریه به‌رۆکی خه‌ڵکی بهاڵلێدراوی ئه و واڵته‌ی گرتووە. جیا له حکومه‌تی ناوه‌ندیی سووریه و زۆر تاقم و گرووپی جۆراوجۆر ،چه‌ند واڵتی وه‌ک ئه‌مریکا ،روسیه ،ئێران ،تورکیه و عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ر و شوێنی دیکه‌ش ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌و واڵته‌دا ده‌ور و کاریگه‌ریان هه‌یه .هه‌ر ئه‌وه‌ش چارەسەری قەیرانی سیاسی ،کۆتاییهاتن به‌و شه‌ڕە و ،ئاسۆی ئاشتی و ئارامی و ئه‌منییه‌تی له‌و واڵت ه نادیار کردوه .ئەوەی تا ئێستا ئێمە دەیبینین ئەوەیە کوردەکان لە ڕۆژاوا بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا و بەهۆی ئازایەتی و قوربانیدانیان لە شەڕی داعشدا ئەگەرچی توانیبوویان دەسکەوتی زۆر وەسەریەک بنێن، بەاڵم هه‌ست بەوە ده‌کرێ ل ه داڕشتنی سیاسه‌تیان ل ه ناوچه‌دا وردبینیی ته‌واویان نه‌کردوه و به ئیلهاموهرگرتنیان ل ه PKK ی بیانوویان دایە ده‌ست تورکی ه بۆ هێرشکردنە سه‌ر ناوچە خۆبه‌رێوه‌به‌ریی عفرین .دیارە هەر لەجێدا دەستدرێژیی تورکیە بۆ سەر خاکی سووریە و ڕۆژاوای کوردستان نایاسایی، پێچەوانەی پڕەنسیپە نێودەوڵەتییەکانە و مەحکوومە ،بەاڵم ئه‌گه‌ر دەسەاڵتی سیاسیی کورد له سووریه بنەماکانی دێموکراسیی ڕەچاو کردبا و ،رێگەی بەشداریی بە هەموو هێزە سیاسییەکان لە ئیدارە و بەڕێوەبردنی ناوچەکەیان دابا و ،مەجالی بەرگریی بۆ هەموو الیەنەکان ڕەخساندبا و به ئیراده‌ی خۆیان و ب ه خوێندنهو ه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کوردی سوورییه سیاسه‌تیان کردبا ،لەوانەبوو تورکیە نەتوانێ بەم جۆرە بجووڵێتەوە. لە شکڵێک یان قەوارەیەک مانگێکە چەند هاوکاریی بەکردەوەی نێوان حیزبەکانی ڕۆژهەاڵتی کوردستان شکڵی گرتوە .چۆن دەڕواننە ئەو هەواڵنە و چۆن دەتوانن ئەو هەنگاوانە کارامەتر بکەن؟ بەڵێ وایە .حیزبی دێموکراتی کوردستان به هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌رچاو توانیویەتی له‌گه‌ڵ چوار حیزبی دیکه‌ی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان «ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران» پێک بێنێ .ئەو کارە لە جێ‌دا به له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌لومه‌رجی زاڵ به‌سه‌ر حیزبه‌کانی رۆژههاڵتدا کارێکی سه‌رکه‌وتوو و باش ه ئه‌گه‌ر هه‌موو الیه‌ک به‌رپرسان ه کاری بۆ بکه‌ن ده‌کرێ ل ه داهاتوو و لە دواڕۆژدا ببێ ب ه مه‌کۆی کۆکردنه‌وه‌ی زیاتری حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان و ،ته‌نانه‌ت پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانیش. دیارە نەک هەر لەو بەستێنەدا ،بەڵکوو بەگشتی ئێمە له‌سه‌رمانه کار بکه‌ین بۆ به‌هێزکردنی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسالمی بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیمی ئێران له‌و حاڵه‌ت ه بێته ده‌رێ و بزووتنه‌وه‌ی کوردستانیش له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری گرێدراویی هه‌بێ و خواست و داواکانیشی بخات ه نێو بیر و زه‌ینی خه‌ڵکی ئێران و خه‌ڵکی ئێران زیاتر ئاشنا بن ب ه داواکانی خه‌ڵکی کوردستان و ،کوردستانیش بتوانێ ئه‌زموونی خه‌باتکارانه و سیاسیی خۆی بگوازێتهو ه نێو بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ریی خه‌ڵکی ئێران. لەو نێوەدا ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران پێویستە به ئاقارێکدا بروا که ببێ ب ه ئادره‌سێکی جێگای بڕوا و شوێندانه‌ر بۆ هیدایه‌ت و بڕدنه‌پێشی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کورد لە ئێران. زۆر سپاس بۆ ئەو کاتەی کە بۆ ئێمەتان تەرخان کرد سپاس بۆ ئێوەش
ژماره٧٢٥:
4
١٥ی بانەمەڕی ٥ _ ١٣٩٧ی مای ٢٠١٨
باس و بڕیاره‌کانی پلینۆمی هه‌شته‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
(به‌شی سیاسی له قسه‌كانی د .ئاسۆ حه‌سه‌نزاده ،جێگری سکرتێری گشتیی حیزب ،له کۆبوونه‌وه‌ی سیاسی_تهشکیالتی له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب) بەپێی ڕۆتینی ئەساسنامەیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ر وه‌رز ه النیکه‌م جارێک کۆ ده‌بێته‌وه و پلینۆمی ئه‌مجاره‌شمان که‌وتبووه سەرەتای ساڵێکی تازەی کار و تێکوشانی حیزبی .جیا له‌وانه ئه‌م پلینۆمه به دوو هۆی دیکه‌ش گرینگی و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌بوو .یه‌که‌م ئه‌و ه که تەقریبەن ساڵێک پێش ئێستا بوو کە هێندێک ئاڵوگۆڕ لە کادری ڕێبه‌ریی ئەم حیزبەدا کرا و ئەم پلینۆمە به جۆرێکیش دەرفەتی ئاوڕدانەوە لەم یەک ساڵە کارییەی ڕێبەری حیزب بوو؛ لەوەش گرینگتر ئێمە ساڵێکمان تێپەڕ کرد کە بۆ ناوچە و بۆ گەلی کورد ساڵێکی گرینگ و پڕ له چاوەڕوانی و هیوای دەسکەوت و سەرکەوتن بوو ،به‌اڵم له هه‌مان کاتدا زۆر شکست و نسکۆ و ناخۆشیشی بۆ گەلەکەمان تێدا بوو .له‌ڕاستیدا لەم ساڵەدا حەد و حدوودی زهرفیهتهكان چ له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کان له ناوچه‌دا و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی حاکم به‌سه‌ر کوردستاندا و چ به‌تایبه‌تی بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌م قۆناغه‌دا وه‌ده‌رکه‌وت .هه‌ربۆیه بۆ ئێمه وه‌ختی جهمعبهندییهکیش سه‌باره‌ت به بارودۆخێکی نوێ بوو که خه‌باتی له‌مه‌ودوای گه‌له‌که‌مان و خه‌باتی حیزبی ئێمه‌ی تێدا ده‌چێته پێش و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌م به‌ربه‌سته‌کانمان له‌به‌رچاو بوو هه‌م ده‌رفه‌ته‌کان و ئێمه‌ش هه‌ر به‌و پێی ه به‌رنامه‌ڕێژیمان بۆ ئاقاری سیاسی و تێکۆشانی حیزبیی خۆمان ده‌که‌ین. چونکه نیشانه‌کان هه‌رگیز یه‌کده‌ست نین و ئه‌گه‌ر له جێیه‌ک یا له به‌ستێنێکدا به‌ربه‌ست هه‌بوو، ده‌بینین که له جێیه‌کی دیکه یا له به‌ستنێکی دیکه‌دا ده‌رفه‌ت هه‌یه .بۆ نموونه یهکالبوونهوهی ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م یه‌ک ساڵ ه به‌تایبه‌تی له پاییز و زستانی ڕابردوودا به‌تایبه‌تی له باشووری کوردستاندا زۆرتر به‌الی زه‌قبوونه‌وه‌ی کۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ خه‌باتی ئێمه‌دا شکایه‌وه ،که‌چی له کۆتاییه‌کانی ساڵدا هه‌م له سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییدا و هه‌م له دۆخی نێوخۆی ئێران و ناره‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک ،دیتمان که دۆخی نوێ ده‌توانێ هه‌ڵگری ده‌رفه‌ت و زه‌رفیه‌تی تازه‌ش بۆ ئێمه بێ. وه‌ک هه‌موو جارێک ئێمه هەڵسەنگاندنی هه‌لومه‌رجی خەباتی خۆمان بە سه‌رنجدان به بارودۆخی نێونەتەوەیی دەست پێدەکەین .بۆچی ئێمە دەبێ سەرنج بدەینە بارودۆخی نێونەتەوەیی؟ چونکە دنیای ئەوڕۆ دنیایەکی پێکەوە گرێدراوە و دیاردەکان و ڕووداوەکان زۆر لە جاران زیاتر کاریگەری لە یەکتر وەردەگرن .لەڕاستیدا کێشە و ناکۆکییه ناوچه‌یی و محەلییەکان درێژکراوەی ملمالنێ و به‌ریه‌ککه‌وتنه جیهانییه‌کانن و یه‌كتر ته‌غزیه ده‌که‌ن .ئەو ناوچەیەش کە نیشتمانی ئێمەی لێ هەڵکەوتووە ،ڕۆژهەاڵتی نێوەڕاست، بە هەموو ئەو هۆکارانەی دەیزانن مەوقعیەتێکی تایبەتی و گرینگییەکی ستراتژیی هەیە و مەرکەزی سقلی هاوکێشه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه؛ ئەو دەوڵەتانەش کە حاکمن بەسەر کوردستاندا بەتایبەتی ئێران ئەکتەری دیار و ئه‌کتیڤی ئه‌و ملمالنێ و ناکۆکییانه‌ن و ئاڵوگۆر له‌و هاوکێشانه‌دا ڕاسته‌وخۆ به‌مانای گۆڕانی مه‌وقعییه‌تی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه و که‌وابوو له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی خه‌باتی گه‌لی ئێمه و حیزبی ئێمه‌یه. چه‌ند ساڵێکه ئه‌م هاوکێشه و ملمالنێیانه له قه‌یرانی سووریه‌دا چڕ بوونه‌وه و وه‌ك ده‌بینین ده‌مێکه ئه‌م قه‌یرانه و هه‌رچی به‌ده‌وری ئه‌م قه‌یرانه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه و په‌ره‌ی گرتووه، هه‌موو ئه‌کته‌ره جیهانی و ئیقلیمی و محه‌للییه‌کانی بۆ الی خۆی راکێشاوه .سەرباری ئەو قەیرانە که‌موێنه‌یه که به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و واڵته و به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌وه بۆ ناوچه دروست بووه ،و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا کە زۆر باسی چارەسەرێکی هەمەالگیری نێودەوڵه‌تی بۆ قەیرانی سوریە ده‌کرێ ،بەاڵم ئەوە هێشتا شکڵی نەگرتووە و ئاڵوگۆڕ و نیشانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ش زۆر دژبه‌یه‌کن .له‌الیه‌ک ئاڵوگۆڕه مه‌یدانییه‌کان له‌و ماوه‌یه‌دا زۆرتر بە قازانجی ده‌وڵەتی بەشار ئەسەد بووە ،بەاڵم لەوالشەوە هه‌روه‌ک دیتمان ئەمریکا و بریتانیا و فەرانسە به‌هۆی به‌کاربردنی چه‌کی شیمیایی گورزی نیزامی‌یان لە دەوڵەتی بەشار ئەسەد وەشاند، شتێک که ده‌توانێ وه‌ك نوختە وەرچەرخانێک لە مامەڵەی نێودەوڵەتی لەگەڵ قەیرانی سووریەدا چاو لێ بکرێ ،بۆ ئێمه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه گرینگە که هه‌نگاوی عه‌مه‌لی به‌دژی به‌شار ئه‌سه‌ر هاوکات بەرخوردە به‌و الیهنانەی پشتیوانی دەوڵەتی بەشار ئەسەدن به‌تایبه‌تی کۆماری ئیسالمی. بەو حاڵەش ،لەبەر ئەوە کە ئایندهی ملمالنێ ناوچەییەکان زۆریش به ڕکابه‌ری نێوان ئه‌و دوو هێزه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه که جارێکی دیکه به‌کرده‌وه له پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا راوه‌ستاون (واته ئه‌مریکا و روسیه) ،و لەبەر ئەوەی هه‌روه‌ک گوتم هێشتا نیشانەکان دژبه‌یه‌کن و تروسکایی کۆده‌نگییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی به‌دی ناکرێ ،جارێ زۆر زوویە کە بڵێین که ئه‌مه سەرەتای سیاسەتێکی مونسەجیم و بێگەڕانەوەی نێودەوڵەتی بە دژی حکوومەتی بەشار ئەسەد و له‌وه‌ش گرینگتر به‌دژی کۆماری
ئیسالمیشە .هەربۆیه خوێندنەوەی ڕێبەریی حیزبی ئێمە ئه‌وه‌یه کە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ده‌بێ زەرفیەتە نێودەوڵەتییەکان ببینین و کەڵکیان لێ وەربگرین ،بەاڵم ده‌بێ ئاجێندای خەباتی خۆمان له‌پێشدا لەسەر بنەمای واقعیەتەکانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان و پۆتانسیه‌لی هێزی خه‌ڵک ته‌نزیم بکه‌ین و هەر چاومان لەوە نەبێ کە داخوا کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی چ مامەڵەیەکی له‌گه‌ڵ موشکالتی ناوچه‌ی ئێمه ده‌کا. ئەوەندەی دەگەڕێتەوە سەر نێوخۆی ئێران هەروەک دەزانن لە یەک ساڵی ڕابردوودا و به‌تایبه‌تی لە مه‌ودای نێوان دوو پلینۆم‌دا، بارودۆخی خەڵک له‌ڕووی ژیان و گوزەران و ماف و ئازادییه‌کانیانه‌وه خراپتر بووە و یەک ساڵی ڕابردووی دەوڵه‌تی ڕووحانیش زیاتر له هه‌ر کاتێک نیشانی دا که کۆماری ئیسالمی ئیراده و کارامه‌یی چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌کانی واڵت و کۆتایی هێنان به‌فیڕۆدانی سه‌روه‌ت و سامانی واڵت بۆ ماجه‌راجوویی ناوچه‌یی و هیچ چه‌شنه کرانه‌وه‌یه‌کی سیاسیی نیه ،ئه‌مه‌ش خه‌ڵکی له هه‌ر جۆره ئیمکانێکی ئیسالحی نیزام بێ ئومێد کردووه .هه‌ربۆیەش بوو کە له مانگی به‌فرانباری ڕابردوودا شه‌پۆلێکی ده‌توانین بڵێین بێوێنه له ئیعترازاتی خه‌ڵک له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا وه‌ڕێ که‌وته‌وه که له‌ڕووی به‌رباڵوی و شکانی ترسی خه‌ڵک و ئه‌وه که خه‌ڵک کولییه‌تی نیزامیان به هه‌ده‌ف ده‌گرت خیسڵه‌تێکی ته‌واو تازه‌ی هه‌بوو ،به‌اڵم وەک حەرەکەت و نارەزایەتییەکانی پێشوو زۆر کەموکوڕیشی هەبوو که خاڵی الواز و پانیه‌ی ئاشیلی ئەم جۆرە حەرەکەتانەن .وەک هاوڕێیه‌كمان لە ڕۆژنامەی «کوردستان»دا نووسیوێتی له‌ڕاستیدا ئه‌مڕۆ خەڵکی ئێران له‌نێوان «بەرداشی بێ متمانەیی بە دەسەاڵت و بێهیوایی بە ئایندەدا» گیریان کردووە .بێ متمانەیی بە ڕێژیم مەعلوومە له‌به‌رچی؟ بێ هیواییش به ئاینده له‌به‌ر ئه‌وه که ئه‌و داوەڵە کە ڕێژیم سه‌باره‌ت به «بهسووریهیی کردن»ی ئێران بە خەڵکی نیشان دەدا واته ئه‌وه که هه‌ر چه‌شنه ئاڵوگۆڕێکی سیاسی له ئێران مه‌رگ و ماڵوێرانی و بێسه‌روبه‌ره‌یی به‌دوای خۆیدا دێنێ تا ڕاده‌یه‌ک کاری خۆی کردووه ،به‌تایبه‌تی له نەبوونی ئادرەس و مەرجەعیەتێک لە ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی رێژیم‌دا کە بتوانێ خەت و نیشان بەمجۆرە ناڕەزایەتییە خەڵکیانە بدا و ئه‌لترناتیڤێکی دڵخواز و جیددی بۆ دوای رێژیمی لێ بکه‌وێته‌وه. لەو نێوەدا ئەوەی کە ئێمە دیتوومانە بە نیسبەت ڕێژیمەوه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که گوتار و کرداری سەرانی ڕێژیم بە هەموو باڵ و پێکهاتهکانییەوە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هەمیشە وه‌ک یەک نیە بەاڵم لە نیهایه‌تدا ڕێژیم له ته‌واوه‌تیی خۆیدا ئێستاش حازر نییە پەیامی ناڕه‌زایه‌تیی ئەو خەڵکە ببیستێ و هەنگاوی بە کردەوەی بۆ هەڵێنێتەوە .دیاره ئه‌مجۆره حاڵه‌ته کێشە نێوخۆییەکانی ڕێژیم به‌رجه‌سته‌تر ده‌کاته‌وه و بەو شێوه‌یەیە کە دیاردەیەکی وەک ئەحمەدینژاد زیاتر لە ڕابردوو سەرنج ڕادەکێشێ و جەنجاڵ دروست دەکا .ئەگەر ڕۆژێک هێندێک الیەن لە نێوخۆی ئەو ڕێژیمەش بەڕاستی هەنگاو هەڵێننەوە بۆ ئەوەی بچنە نێو بەرەی خەڵکەوە ئەو دەمە حیزبێکی سیاسی یا بژاردە سیاسییەکان دەزانن بەو جۆرەی کە بە قازانجی سەرکەوتنی خەباتی ئازادیخوازانەی خه‌ڵکه هەڵوێست بگرن .بەاڵم تا ئەو وەخته کە ئەو شتە ڕووی نەداوه ،دەبێ بڵێین کە کێش ه نێوخۆییه‌کانی ڕێژیم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ڕاسته شەڕی زێڕینگەری نیە ،بەاڵم شەڕی خەڵکیش نیە .ئەوان شەڕی خۆیان لەگەڵ یەکتر دەکەن
نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵک شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بکه‌ن .هەربۆیە خەڵکی ئێرانیش و خەڵکی ئێمەش لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان نابێ ئەم شەڕە بە شەڕی خۆیان بزانن و لە هە حاڵ‌دا پێویسته خه‌باتی خه‌ڵک ته‌واوه‌تیی نیزام به ئامانج بگرێ. تا ئەو جێگایە کە پێوەندیی بە کوردستانەکەی خۆمانەوە هەیە ،لە هەمووان ئاشکرایە کە وەزعیەت لە کوردستان له چاو شوێنەکانی دیکەی ئێران چەند قات خراپترە .به‌و حاڵەش خەڵکی ئێمە لە یەک ساڵی ڕابردوودا و لە مانگەکانی دواییدا لە ڕابردووش زیاتر لەسەر پێ و لە مەیداندا بووە .خەڵکی ئێمە لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان ڕابردوویەکی دوور و درێژی لە خەبات و خۆڕاگری و خۆڕێکخستن هەیە .شتێک کە ئێمه وه‌ك حیزبێکی سیاسی ده‌بێ بیبینین ئەوەیە کە شعووری سیاسی و نەتەوەیی و مەدەنیی خەڵکی ئێمە هەتا دێ زیاتر دەبێ .لە یەک ساڵی ڕابردووش‌دا له قەزیەی کۆڵبەران و ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان و بوومەلەرزەی پاییزی ڕابردوو و رێوڕه‌سمه نه‌ورۆزییه‌کان و ئەو مانگرتنەی هه‌ر ئێستا له شارەکانی کوردستان له ئارادایه ئه‌وه‌مان به باشی به‌دی کرد .خەڵکی ئێمە بە دیدێکی شوناسخوازانەوە خەریکی خۆڕێکخستن و خۆدەرخستنە .حیزبی دێموکراتی کوردستان حیزبێکی شۆڕشگێڕه .به‌اڵم حیزبێکی سیاسی ده‌بێ کۆمه‌ڵگه به مه‌یدانی سه‌ره‌کیی خه‌بات بزانێ .ڕیسالەتی ئێمە وەکوو حیزبێکی سیاسی و شۆڕشگێر بێگومان لە ڕیسالەتی چاالکانی مەدەنی یا تهشهکوالتێک له نێوخۆ ئه‌گه‌ر بتوانن هه‌بن ،جیاوازه .هه‌رله‌وکاته‌دا حیزبی ئێمه زیاتر ی نێوخۆ و فۆڕم و شێوازه ل ه 45ساڵه به‌ستێن جۆراوجۆره‌کانی له مه‌یداندابوونی خه‌ڵكی بۆ گرینگه .له دە دوازدە ساڵی ڕابردوودا حیزبی ئێمە زیاتریش هاندەری به‌ستێنی نێوخۆ بووه و تێکۆشاوه متمانەبەخشی بداته چاالکانی مەدەنی .لەم ڕێگایەدا ئەگەر جارێ وا بووە تووشی ڕەخنە و تیر و توانجیش بووه ،به‌اڵم به تێپه‌ڕینی زه‌مان دەرکەوتووە که هەوڵە گوتارییەکانی ئەو حیزبە بەرهەمی هەبووە و ته‌نانه‌ت جۆرێک فەرهەنگسازیی لە کۆمەڵگەی سیاسی ئێمەدا لێ کەوتۆتەوە .دیاره ئێمه هه‌ر نابێ به پشتیوانیی گوتاری قه‌ناعه‌ت بکه‌ین و پێویسته له به‌رنامه‌ی کار و تێکۆشانیشماندا که دواتر باسی ده‌که‌ین ئه‌مه زیاتر ڕه‌نگ بداته‌وه و پێویسته به‌ستێنی کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ به‌ستێنی حیزبه‌کان زیاتر پێکه‌وه گرێ بده‌ینه‌وه. که دێینه سه‌ر باسی به‌ستێنی حیزبه‌کان چ له ئاستی ئێران و چ له ئاستی کوردستاندا ،وەک هەمیشە گوتراوە یەکێک لە هۆکارەکانی مانەوەی کۆماری ئیسالمی ئەوەیە کە ئۆپۆزیسیۆن مونسەجیم و یەکگرتوو نیه .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئه‌و که‌مایه‌سییه چاره‌نووسسازه هه‌روا به‌رده‌وامه، ئه‌رکی ئێمه‌شه که له ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ریی ئێران غافڵ نه‌بین .مادام ئێمه هێشتا باسی چارەسەری مەسەلەی کوردی ڕۆژهەاڵت لە چوارچێوەی ئێران‌دا دەکەین ،ئاڵوگۆڕ له پێته‌خت و بارودۆخی هه‌موو ئێران بۆ رۆژهه‌اڵتی کوردستانیش گرینگه و ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێز و الیه‌نانه‌ی ئیدیعای سه‌راسه‌ری بوون ده‌که‌ن لهپێوهندیدا بین .ئێمه له یه‌ک ساڵی ڕابردوودا لەگه‌ڵ ژماره‌یه‌ک ڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئێرانی چوارچێوه‌یه‌کمان بۆ لێکگه‌یشتن و هاوکاری به ناوی شووڕای دێموکراسیخوازانی ئێران دامه‌زراندووه و له‌گه‌ڵ هێندێک هه‌مایشی دیکه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانییش له‌پێوه‌ندی داین هه‌تا یارمه‌تی به شکڵ گرتنی ئاڵترناتیڤ یان النیکەم بنەماکانی ئاڵترناتیڤی کۆماری ئیسالمی بکه‌ین،
دیاره به مه‌رجێك کە ڕوانگە و ئارەزووکانی خەڵکی کوردستان لەم پرۆسه‌ی ئاڵترناتیڤ سازییەدا ڕەنگدانەوەی هەبێ .ئەولەویەت به‌اڵم بۆ ئێمە نێوماڵی کوردە نێوماڵی کورد له‌پێشدا له ڕۆژهه‌اڵتی کوردستانه .له یەک ساڵی ڕابردوودا بە خۆشییەوە حیزبەکانی ڕۆژهەاڵتی کوردستان فەسڵێکی تازەیان لە لێکنزیکبوونه‌وه و پێکەوە کارکردن دەست پێکردووە و ئێستا هاوفکری و هاوهه‌ڵوێستی له‌نێویاندا بۆته عاده‌ت .مه‌علوومه یه‌كگرتن و هاوکاریی نێوان حیزبه‌كانمان هێشتا ئاسته‌نگ و که‌موکوڕیی زۆره ،بەاڵم ئەوە کە بە ناوی ناوەندی هاوکاریی هێزەکانی کوردستانی ئێران درووست بووە چوارچێوەیەکی باش و هیوابەخش بۆ یه‌كخستنی هێز و وزه‌ی خه‌باتگێڕیی گه‌له‌که‌مان .دیاره حیزبی ئێمە لەو باوەڕەدایە کە بۆ ئەوە کە ئەم هەنگاوە موسبەتە بەرهەمدارتر بێ ،پێویستە توانا و که‌ره‌سه‌ی کاریی حیزبه‌کان زیاتر له هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌دا ده‌کار بخا؛ پێویسته ئه‌و ناوەندە بە جۆرێک کار بکا کە هاوکاری و هاوخەباتیی هێزەکانی ڕۆژهەاڵتی کوردستان نه‌هادینه بێ و له نیهایه‌تدا به‌ره‌یه‌کی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستانی لێ بکه‌وێته‌وه؛ ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش زیاد بکەم که حیزبی ئیمە بەو تایبەتمەندییە سیاسییەی هه‌یه‌تی و بەو زەرفیەتە سیاسیانەی لە خۆیدا درووست کردووە، چاوەڕوانیی ئه‌وه‌شی هەیە کە ناوەندی هاوکاری زیاتر بە کۆمەڵگه‌ی نێوخۆی ڕۆژهه‌اڵت وەسڵ بێ و ئیلهام و کاریگەریی زۆرتر لە واقعیاتی نێوخۆ وەربگرێ. له‌نێو هێزەکانی ڕۆژهەاڵتی کوردستاندا ئەوەی بۆ ئێمە نزیکتر و گرینگترە وەک بنەماڵه‌ی سیاسی ،بێگومان الیەنەکەی دیکەی دێموکراتە .پرسی یەکگرتنەوەی دوو الیەنی دێموکراتیش یەکێک لە بڕگەکانی کاری ئەم دانیشتنە سێ ڕۆژییەی کومیتەی مەرکەزیی حیزب بوو .بەخۆشییەوە لە ئاکامی سیاسەتی دروستی حیزبی ئێمە که سیاسه‌تی به‌و پرسه‌وه نه‌کردوه و به دیدێكی ستراتژییه‌وه کاری جیددیی بۆ کردووه (تەنانەت ئەوەندەی کار لەسەر کردووە کە زۆر جار لە ڕیزەکانی خۆشمان‌دا ڕه‌خنه و گله‌یی هاتۆته‌وه سه‌ر)، کۆمەڵێک دەسکەوتی باش له‌و پرۆسه‌یه‌دا وه‌دی هاتووه .بەاڵم دەزانین کە یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان هیشتا وەدی نەهاتووە؛ ئەگەر وەدینەهاتووە و سااڵنیکی زۆریش خەڵکی لە چاوەڕوانیدا هێشتۆتەوە ،مەعنای ئەوەیە که هێشتا کۆمەڵێک کۆسپ و تەگەرە له‌سه‌ر رێگای به‌ئه‌نجامگه‌یشتنی پرۆسه‌که ماون. وه‌ک ده‌زانن به‌هۆی کۆنگرەی شازدەهەمی حدکا و ئەو پرسیارانه‌ی گۆڕینی پێکهاته‌ی حیزبیی هاوڕێیانمان بۆ سه‌ر پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی دروست کردبوون ،ماوه‌ک بوو دانیشتن و گفتگۆی دوو الیه‌ن بۆ یه‌كگرتنه‌وه ڕاوه‌ستابوو .ئێستا پلینۆمی ئێمه هێندێک ڕێنوێنیی داوە بە هەیئەتهکهمان هه‌تا له مانگه‌کانی داهاتوودا به جیدییه‌ته‌وه ته‌عقیبی ئه‌و پرسه ده‌ست پێ بکاته‌وه و وا بکه‌ین که به وه‌به‌رچاوگرتنی چاوه‌ڕوانیی تهشکیالتی خۆمان به‌اڵم له‌وه‌ش گرینگتر چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵکی کوردستان وا بکه‌ین که ئه‌و پرۆسه‌یه به ئه‌نجامی دیار و دڵخواز بگا. ڕێبەرایەتیی حیزبی ئێمە هەر جار که کۆبوونەوە دەگرێ ،پێویست ه چاوی ل ه وه‌زعیه‌تی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش بێ ،چونکه ئێمه به‌شێكین ل ه نه‌ته‌وه‌یه‌ک که دابه‌ش کراوه؛ وه‌زعیه‌تی واڵتانی حاکم
به‌سه‌ر کوردستاندا وای کردووه که هه‌میشه بزوتنه‌وه‌ی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کورستان، پارچه‌ی دیکه‌ی کوردستان وه‌ك سه‌کۆیه‌کی بۆ خه‌باتی خۆی به‌کار بێنێ .بۆ ئێمه باشووری کوردستان به‌داخه‌وه هێشتا ئه‌و سهكۆیهیه. بۆیه ده‌ڵیم بهداخهو ه چونکه ئیده‌ئال ئه‌وه‌ی ه ئێمه به ئازادی له‌نێو خه‌ڵكی خۆمان و له‌سه‌ر خاکی خۆمان خه‌بات بکه‌ین و سه‌رکردایه‌تیی ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی جوغرافیای ئه‌سڵیی خه‌بات بنکه‌ی هه‌بێ .له‌الیه‌کی دیکه‌وه خه‌بات و بارودۆخی پارچه‌کانی کوردستان کارتێکه‌ری له یه‌كتر ده‌كه‌ن ،هه‌م ده‌توانن ئیلهام پێک بده‌ن، هه‌م ده‌توانن ببنه کۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ یه‌كتر. له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ر کام ل ه پارچه‌کانی کوردستاندا؛ ڕێبه‌رایه‌تیی ئێم ه پێی وایه ئه‌وه ک ه پاییزی ڕابردوودا دوای دونیایه‌ک ئۆمێد و چاوه‌ڕوانی ل ه باشووری کوردستان ڕووی دا، به‌شێکی گرینگی ده‌رئه‌نجامی نایه‌کگرتوویی هێز و الیه‌نه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان بوو. ئێستا که ئه‌گه‌رچی کاتی ملمالنه‌ی هه‌ڵبژاردنه، به‌اڵم له‌سه‌ریه‌ک هه‌رێمی کوردستان خه‌ریکی خۆڕێکخستنه‌وه و ده‌سپێکردنه‌وه‌ی دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدایه ،ئۆمێدی ئێمه ئه‌وه‌ی ه ک ه ئه‌مجار ه ئیدی به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌ک و یه‌کخستنه‌وه‌یه‌کی ڕوانین ه ئیستراتیژییه‌کان له باشوری کوردستان وا بکا ک ه جارێکی دیکه ناکۆکی و ملمالنه‌ی حیزبی و سیاسی نه‌بێت ه هۆی ئه‌و ه که شتی ناخۆش بۆ گه‌له‌که‌مان له‌و به‌شه له کوردستان دووپاته بێته‌وه .ل ه باکووری کوردستان، ئێمه ئه‌و وه‌زعییه‌ته‌ی ک ه ئێستا زاڵ ه به‌سه‌ر به‌سه‌ر ئه‌وێدا ،زۆر ب ه جێگای داخ ده‌زانین و ئاره‌زوومان ئه‌وه‌ی ه ک ه به‌ستێنی دیالۆگ و ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری سیاسی و شارستانیانه‌ی کێشه‌کان دروست بێته‌وه .سه‌باره‌ت ب ه ڕۆژئاوای کوردستانیش ،که‌وتنی عه‌فرین و هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی ئێم ه له ڕۆژئاوا هات زۆر تاڵ بوو .هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه که خۆڕاگری و قوربانی دان رۆڵه‌کانی ئه‌و گه‌له له ڕۆژئاوا یه‌کجار شیاوی ڕێز لێگرتن و ته‌مجیده ،به‌اڵم له‌و باوه‌ڕه‌ش داین ک ه به‌ده‌ر له‌وه که‌سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی حاکم به‌سه‌ر کوردستاندا له‌گه‌ڵ کورد چیه ،کوردیش بۆخۆی ل ه هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان ده‌بێ وه‌ها یه‌كگرتوو بێ و ئاجێندای خه‌باتی خۆی وه‌ها دابنێ که ئه‌زموونێک که له پارچه‌یه‌کی کوردستاندا شکڵ ده‌گرێ ئه‌وه‌نده نایه‌کگرتوو نه‌بێ یان ئه‌وه‌نده مۆرکی تابعیه‌ت له هێزی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستانی لێ نه‌درێ که ده‌وڵه‌تانی حاکم به‌سه‌ر کوردستاندا ئه‌وه‌نده ڕووههڵمااڵوانه لێی وه‌خۆکه‌ون و کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییش مته‌قی لێ نه‌یه. لەبارەی سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌ی کورد ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئێمه یه‌ک میلله‌تین و ده‌بێ هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بێ و ئه‌گه‌ر دیسان باس ل ه دروستکردنی چوارچێوه‌یه‌ک بۆ موناقشه‌ی و لێکگه‌یشتنی نێونه‌ته‌وه‌یی کرا ،حیزبی ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی قسه‌ی خۆی هه‌یه و سه‌نگی رۆژهه‌اڵت ده‌کاته پێوه‌ر ،به‌اڵم پێشوازییش له شکڵ‌گرتنی هه‌ر چوارچێوه‌یه‌کی هه‌مه‌الگیر ده‌كا ی و جێخستنی ک ه په‌ره ب ه هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی ئوسووڵێک بۆ موناسباتی نێوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی کورد بکا .به‌اڵم له‌هه‌ر حاڵ‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر پارچه‌یه‌ک له کوردستان تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌ی ه و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕووداوه‌کانی ئه م دواییانه، ده‌ستتێوه‌ردانی هه‌ر هێزێک ل ه پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان زه‌ربه له‌و پارچه‌یه ل ه کوردستان و زه‌رب ه ب ه پێشه‌وه‌چوونی سه‌رجه‌م خه‌باتی کورد ده‌گه‌یه‌نێ .له‌م پلینۆمهشدا ڕێبه‌ریی ئێم ه به ڕوونی سیاسه‌تی هێندێک ل ه هێزه‌کانی کوردستانی که ده‌یانه‌وێ له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشا ئیمتدادیان هه‌بێ له‌حاڵێکدا که له ئه‌سڵدا و له‌پێشدا بۆ خه‌بات له پارچه‌که‌ی خۆیان دروست بوون به زیانبه‌خش بۆ خه‌باتی پارچه‌کانی دیکه و ته‌نانه‌ت بۆ خه‌باتی خۆشیان ده‌زانێ .وه‌ک خۆمان ئێمه له عه‌ینی ئه‌وه‌دا ک ه هاوپێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییمان بۆ گرینگه به‌اڵم ته‌ئکید له‌سه‌ر ڕۆژههاڵتتهوهری ده‌که‌ینه‌وه چونکه ئه‌رکی یه‌که‌می ئێمه کارکردن ه بۆ ڕۆژهه‌اڵت. له‌والشه‌وه ،هێزه‌کانی دیکه‌ش ده‌بێ ڕێز له‌و ه بگرن ک ه هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان ده‌بێ بۆخۆی نوێنه‌رایه‌تیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بکا و بۆخۆی ئاجێندای خه‌باتی خۆی ته‌نزیم بکا و هێز و الیه‌نی هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستان نابێ کۆسپ و له‌مپه‌ر له‌سه‌ر چوونه پێشی خه‌باتی کورد له پارچه‌یه‌کی کوردستان ڕابکێشێ .لێره‌دا پلینۆمی ئێمه به راشکاوی سه‌رنجی خه‌ڵکی خۆمان له نێوخۆی واڵت به‌تایبه‌تی له‌نێو توێژی الودا بۆ ئه‌وه راکێشاوه ک ه ئاگادار بن ،سیاسه‌تی ل ه په‌ڕاوێزخستنی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان ته‌نیا کاری ده‌وڵه‌تی حاکم به‌سه‌ر ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان نیه ،به‌ڵکوو بهداخهو ه ب ه هه‌ر هۆیه‌ک چه‌شنێک هاوکاری و هاوده‌ستیی هێندێک هێزی کوردیشی له‌گه‌ڵه.
5
ژماره٧٢٥ :
١٥ی بانەمەڕی ٥ _ ١٣٩٧ی مای ٢٠١٨
گرینگیی به دۆکیۆمێنتکردنی
کرده‌وه تێرۆریستییه‌کانی کۆماری ئیسالمیی ئێران ل ه هه‌رێمی کوردستاندا
قادر وریا
تێرۆری ئێران بە هۆی ئەو بارودۆخەو ە ئاسانتر ده‌یتوانی بەکرێگیراو بدۆزێته‌و ه بۆ ئه‌وه‌ی به‌کاری بێنێ بۆ کردهوهیتێرۆریستی.
پێشەکی: مه‌به‌ست ل ه به دۆکیۆمێنتکردن ئه‌وه‌ی ه ک ه ئه‌م به‌ڵگه و زانیاری و نیشانانه‌ی ل ه باره‌ی کرده‌وه تێرۆریستیەکان هه‌ن ،بکرێن ب ه مه‌بنای کارێکی ڕۆشنگەران ه که بکرێ ل ه ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە ،ڕاگەیەنەکان و ناوه‌نده حوقووقییەکان سوودیان لێوه‌ربگیرێ و بخرێنە بەرچاوی بیروڕای گشتی و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن .بهداخهو ه له‌م بارهیەو ه کارێکی زۆرکه‌م کراوه. کەمتەرخەمیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەاڵتی کوردستان لێره‌و ه ده‌مهه‌وێ سپاسی کۆمه‌ڵێک ئینسانی به‌رپرس له ده‌ره‌وه‌ی واڵت بکەم کە داکۆکیکەری مافی مرۆڤ ،یا چاالکی میدیایین و ،هاتوون خۆیان به‌و شتانه‌و ه ماندوو کردوه. من کۆمه‌ڵێک که‌س ده‌ناس م که کتێبیان له‌و باره‌وه ئامادە کردوە ،یا هەوڵیان داوە لیستی ئه‌و تێرۆران ه بگرن و هێندێک زانیاریی زیاتر ل ه باره‌ی تێرۆره‌کان بخه‌ن ه ڕوو .به‌اڵم وه‌کوو فیلم یا موستەنەدی به‌که‌ڵکی تەلەڤیزیۆنی ئامادە نەکراون .ئه‌وه‌ی هه‌یه کۆمەڵێک نامیلک ه ن و هه‌وڵی تاکه‌که‌سین .ده‌بێ ددانی پێدا و کتێب بنێین ئێم ه حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان نه‌هاتووین وه‌کوو حیزب (چ بە تەنیا چ بەیەکەوە) کار له‌سه‌ر ئه‌و بەڵگەنامانە بکەین ک ه بهدهستمانهو ه بوون .ده‌زانین زۆربه‌ی ئه‌و حیزبان ه ک ه بهرەوڕووی کرده‌وه‌ی تێرۆریستی بوونەوە وه‌ختی خۆی ئه‌سنادیان وه‌ده‌ست که‌وتوه .جاری وا هه‌بووە خودی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ده‌ستی ل ه تێرۆره‌که‌دا هه‌ی ه عامیلی ئیجرای پیالنه تێرۆریستییەک ه بووه ،به‌دیل گیراوه ،لهبەرامبهر کامێرادا ئێعترافی بەتاوانەکەی کردوە .کۆمه‌ڵێک ئه‌سناد ه هن ک ه تێرۆره‌کانی ئه‌و وه‌خت ه ده‌سه‌لمێنن ،یا که‌سانێک هه‌ن شاهیدی ڕووداوه تیرۆریستییەکان بوون .ئه‌وجار خودی قۆربانییەکان باشترین سەرچاوەن. خۆ ئه‌گه‌ر هێندێکیان گیانیان له‌ده‌ست دا‌و ه که‌سانێکی دیکه هه‌ن ک ە برینداربوون و ئێستا له ڕیزی ئه‌و حیزبانه‌دا ماون .ئه‌وانه ده‌یانتوانی و دەتوانن باشترین سه‌رچاوه بن بۆ دروستکردنی دۆکیۆمێنت له‌باره‌ی کرده‌و ه تێرۆریستییەکان ،به‌اڵم ئه‌وشتان ه هه‌روا ل ه ئارشیودا ماون به‌بێ ئه‌وه‌ی سوودمان لێ وەرگرتبن! ئه‌و ه یه‌کێک لهکهمتهرخهمییەکانمانه وەکوو هیزە سیاسییەکانی ڕۆژهەاڵت. سوودەکانی بەدۆکیۆمێنتکردنی تاوان ه تێرۆریستییەکان به‌تێپه‌ڕینی زه‌مان به‌شێک له‌و تاوانان ه له‌بیری خەڵک و ناوه‌ند ه مرۆڤدۆستەکان چوونه‌وه .بە دڵنیاییەوە ئەگەر کار لە سەر بەڵگەنامەکان بکه‌ین ده‌توانین وەبیر بیروڕای گشیی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤیان بێنینەوە. ل ه ئیختیار ئه‌و ناوەندانەیان بنێین کە لێکۆڵینەوە لەو جۆرە تاوانە دەکەن .پاشان پشت ئەستوور بەو بەڵگەنامانە داواکاری بدەین بە ناوه‌ند ه قه‌زاییه‌کانی ئەو شوێنانەی تیرۆرەکانیان لێ کراون ،چ ل ه ده‌ره‌وه‌ی واڵت چ له هه‌رێمی کوردستان .هەر شوێنێک لێ کۆماری ئیسالمی ،نەیارانی خۆی تێرۆرکردوون بێگومان داموده‌زگای قه‌زایی هه‌یه ،دادگای هه‌یه .ئێمه‌ده‌بێ له‌و موستنهدان ه ئیستفاد ه بکه‌ین چۆنک ه موستهنهدهکان به‌ڕادەی پێویست ڕوونکردنەوەیان تێدا دەبێ، ێ و الیهنەناڕوونهکان ڕوون بهڵگهیانتێدا دەب ده‌که‌نه‌وه .بەم جۆرە هەم بۆ بەدواداچوونی قه‌زایی و داوای سزا بۆ بەڕێوەبەرانی کرده‌و ه تێرۆریستییەکان پێویستن ،هەم لهمڕێگایهو ه ڕەهەند و الیەنە جۆراوجۆرەکانی تاوانه‌کانی کۆماری ئیساڵمی بۆ بیرورای گشتی ڕوون دەبێتەوە .سوودێکی دیکەی ئەو بە دۆکیۆمێنت کردنە ئه‌و ه دەبێ ک ە ئێمه کۆمه‌ڵێک خه‌سار ک ه ل ه ڕێگای ئه‌و تێرۆرانه ب ه بزووتنه‌وی کورد ب ه گشتی گه‌یشتوون ،بهرجهستەیان دەکه‌ینه‌وه. خەسارە سیاسی و نەتەوەییەکانی ئەم تیرۆرانە چۆنکه باسەکەم لە سەر تێرۆری کۆماری ئیسالمیی ه ل ه هه‌ریمی کوردستان ،جێی خۆیەتی وەبیر بێنمەوە کە ئه‌م تێرۆرانه ل ه
پێشدا زیانیان گه‌یاند به پێوه‌ندیی نێوان دوو پارچه‌ی کوردستان .وه‌ختایه‌ک لێر ه به ده‌یان و سه‌دان تێکۆشه‌ری کوردی ڕۆژهه‌اڵتی له‌به‌رچاوی حیزب و ڕێکخراوه‌کانی ئێر ه و داموده‌زگاکانی ئێر ه ده‌بن ه ئامانجی تێرۆر، سروشتیە ک ە خه‌ڵکی ڕۆژهه‌اڵت ناتوانن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا بێ ته‌فاوه‌ت بن .ده‌زانن به‌شێکی مسئۆلییهتهکه ،ڕووی لەو حیزبانەی ە که لێر ه دەسەاڵتدار بوون .ئێم ه ده‌زانین ئه‌و تیرۆرانە زیانی زۆریان گه‌یاند به پێوه‌ندیی نیوان دوو به‌شی کوردستان ل ه سااڵنی پێشوودا .زیانیان گه‌یاند ب ه ئیعتباری ئەو حیزب و ڕێکخراوە سیاسییانە ک ه لێره هه‌ن .وه‌ختێک ل ه ناوچهیهکداحیزبێک ده‌سته‌اڵتدار بووه و لەو ناوچەیە کوردێکی ڕۆژهەاڵتی تێرۆر کراوە و دوایه تێرۆریستهکهش ب ه ئاسانی بۆی ده‌رچووە و به‌دواداچوونی بۆ نەکراوە ،سروشتیە کە ئیعتباری ئه‌و جۆرە حیزبانه‌ش سەبارەت بەو کەمتەرخەمیانە و به جۆری پێوه‌ندیی هک له گه‌ڵ کۆماری ئیسالمی هەیانبووە بێت ە ژێر پرسیار. ی له‌کۆڕ و کۆمه‌ڵی لهدهیەی ٩٠ی زایین نێودوڵه‌تیدا زۆر ڕه‌خن ه و نارەزایەتی بەرەوڕووی ئەو حیزبانە کرایەوە که لێر ه ئه‌حزابی بااڵده‌ست بوون .یەکێک لە ڕەخنەکان ئەوە بوو کە بۆ چی دەبێ ل ه ناوچەی ژێر دەسەاڵتیاندا ئاوا به ئاسانی په‌نابه‌ران و ئینسانی بێ تاوان ،گیانیان لێ بستێندرێو ئه‌وانیش ئاوا بێده‌نگ و بێ تەفاوهت بن ؟! خەسارێکی گەورەی دیکەی ئەو تیرۆرانە ئەوە بوو ک ه ئه‌و ئینسانانەی تیرۆر کران ،نەک هەر سه‌رمایه‌ی ئه‌و حیزبان ه بەڵکوو سه‌رمایه‌ی میللەتی کورد بوون ،سه‌رمایه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان بوون ،به‌اڵم ب ه ئاسانی گیانیان لێستێندراو مافه‌کانیشیان پاماڵ کرا .هیچ الیەنێک لە بەرامبەر ئه‌وکەسانه‌ی گیانیان لێستێندرا یا ئەو بنهمااڵنهی ئازیزانیان له‌ده‌ست دا ،یا که‌سێکیان که‌م ئه‌ندام بوو، یان بێسه‌روشوێن بوو ،خۆی بە بەرپرسیار نەزانی! واتە هیچ به‌دواداچوونێک نه‌کرا له‌الیه‌ن ئه‌م داموده‌زگایانه‌ی ک ه لێر ه هه‌بوون .بۆی ه ئه‌م ه بۆ هەتا هەتایە ڕه‌خنه‌یه‌ک ه له‌سه‌ریان .با ئەوەش بڵێم له هێندێک مەوریددا به‌دواداچوونیان هه‌بووه ،دڵسۆزیان هه‌بووه ،جاری وا هەبووە کومهگیان کردوو ه به پووچەڵبوونەوەی پیالنێک .مەبەستم ئەوەیە هەر وا کە کەمتەرخەمییەکانیان لە بیر ناکەین ،کردەوە باشه‌کانیشیان لەو پیوەندییەدا ل ه بیر نەکه‌ین. چەند ڕەهەندێکی تاوانە تێرۆریستییەکان پێم باشە چەند سه‌رنجێک له‌سه‌ر چۆنیەتیی تاوانه‌کان بخه‌مه‌ڕوو .بەو هۆیەوە کە ئه‌و تاوانان ه بە دۆکیۆمێنت نه‌کراون لەوانەیە نه‌سلی ئه‌مڕۆ لێیان ئاگادار نه‌بێ .جۆراوجۆریی تاوانه‌کان بە نۆرەی خۆی جێگای هەڵوێستە لە سەر کردنە .ل ه نێو قوربانیانی تاوان ه تێرۆریستیەکان کەسانی وا هەبوون ب ه "ئه‌سید"(تێزاب) کوشتوویانن .جاری وای ه قوربانییەکە چاالکی سیاسی یا پێشمەرگەش نه‌بووه ،تەنیا بەستراوەییەکی بنه‌ماڵه‌یی هه‌بووه به تێکۆشه‌رێکی کوردی ڕۆژهه‌اڵتی. نموونەی وامان هه‌بوو ه قوربانی ب ه به‌کارهێنانی ژه‌هر (ده‌رمانداوکردن) جا ژاراویکردنی خواردن بووه ،شیرینی بوو ه یا
ئاو ،بۆ وێنە بە به‌کارهێنانی ژه‌هری سالیۆم، گیانی لێ ئەستێندراوە .ئامانجی پیالنە تیرۆریستییەکەش هەر تاکەکەسێک نەبووە بەڵکوو بە دەیان بنه‌ماڵه‌ی کوردی ڕۆژهه‌اڵت و تێکۆشه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌اڵت بوون. بۆمبدانانه‌وه جۆرێکی دیکە لە تاوانی تیرۆریستیی کۆماری ئیسالمی دژی ئۆپۆزیسیۆنی کورد بووە .بە شێوەی جۆراوجۆر بۆمب و تەقینەوەیان به‌کارهێناوه لە دژی ئێمه .هه‌ر دوور نەڕۆین له‌شه‌وی یه‌لدای ساڵی)٢٠١٦/١٢/٢٠( ١٣٩٥دا ،لێره بهداخهو ه ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ک ه ل ه ڕێگای بۆمبدانانهو ه گیانی ٧کەس ل ه ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کوردی ئه‌ستاند. ههرئهمساڵیش دوو کردەوەی تیرۆریستی دیکە کە یەکیان بۆمبدانانهو ه بوو و ل ه "بنهساڵوه" ڕووی دا ،گیانی کاک سەباح ڕه‌حمانیی ئه‌ستاند .دووهەم کردەوە ته‌قه‌کردن بوو کە بووە هۆی شەهید بوونی هاوڕێ قادر قادری. جۆرێکی دیکە لە تاوانی تیرۆریستیی کۆماری ئیسالمی ،مین دانانەوە و کهمیندانانهو ه بووە. مین و کەمینیان لەسەر ڕێگاکانی هاتوچۆی تێکۆشەرانی کوردی ئێرانی داناوهتهو ه بۆ ئەوەی قوربانی بستێنن .بەاڵم دیارە هەر کادر و پێشمەرگەی حیزبەکانیان نەکردوە بە ئامانج. تیرۆریستانی کۆماری ئیسالمی لە سەر ڕێگای گشتی و بۆ وەسیلەی گشتییش مین و کەمینیان داناوەتەوە .بۆ وێنە لێره‌و ه مینی‌بوس چوو ه بۆ سلێمانی و چەند پێشمەرگەیەکی تێدابووە، بەاڵم ژن و منداڵ و نەخۆشیشی تێدابووە .لە سەر ڕێگای دوکان_ سلێمانی که‌مینیان بۆ داناوه‌ته‌وه ،ئه‌وبه‌ر و ئه‌وبه‌ری جاده‌یان گرت‌و ه و مینی بووسەکەیان داوەتە بەر دەسڕێژ. حاڵه‌تێکی دیکە لە تاوانە تیرۆریستییەکان، گرتن و تەسلیمکردنەوەی تیکۆشەرانی کوردی ڕۆژهەاڵتی و تەحویلدانەوەیان بە ڕێژیمی ئێران بووە .وەک ئەوەی حیزبوڵالی بەناو شۆڕشگێر لە ناوچەی سۆران لە نەوەدەکاندا کردی ،یا بزووتنەوەی ئیسالمی لە هەلەبجە ئەنجامی دا .ڕفاندن و بێسه‌روشوێنکردنیش جۆرێکی دیکە لە تاوانەکانی تیرۆریستانی ئەو ڕێژیمە بووه .جاری وابووه دوای ساڵێک و تەنانەت زیاتر تەرمی کوردێکی ڕۆژهه‌اڵتی که بێسهرو شوێنیان کردوه ،دۆزراوه‌ته‌وه. ڕه‌هه‌ندێکی دیکەی ئەوکردهوه تێرۆریستیان ه ئه‌وه‌ی ه که تیرۆریستان فه‌رقیان ب ه تاک و کۆ نه‌کردوه ،فه‌رقیان ب ه ئینسانی بێدفاع و رگه و چه‌کدار ه نه‌کردوه، ئینسانێک ک ه پێشمه فه‌رقیان به‌گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌ک ک ه کاری سیاسی ده‌کا ل ه گه‌ڵ منداڵه‌کانی نه‌کردوه .هه‌ر لێره دیتمان ل ه نیوان (کەمپی) "زهویەسپی" و گوندی "هه‌رمۆته" ،لە سەر ڕێگایەک ک ە ڕێگای گشتی بوو ،مندااڵن بەو ڕێگایەدا ده‌چوون بۆ قوتابخانه ،مینیان دانابووه .نموونه‌یەکی دیکه تەقاندنەوەی مینی بووسێکی حیزبی دیموکرات ل ه نێوان "ئێندزێ" و "بۆڵێ" بوو ،که ژن و منداڵ و نه‌خۆش و برینداری تێدابوو. ل ه که‌مپه‌کانی بازیانی حیزبی دیموکرات، تیرۆریستان په‌نایان برد بۆ ژهراوی کردنی تانکییەکانی ئاوی ئهوکهمپە کە پیر و مندا ڵ و ورد و درشت و هه‌موو خه‌ڵک (بە سەدان ێ ده‌خواردەوە .لە ئاکامدا کەس) ئاویان ل بەدەیان که‌س تووشی خواردنی ژاری سالیۆم بوون که بهخۆشییەو ه نەخۆشخانەکان و
ده‌زگاکانی تەندروستیی ئەو کاتی عێراق فریایان که‌وتن و له مه‌رگ نه‌جاتیان بوو، ن تا ئێستاش هەر چەند قوربانیی واش ه ه به‌ده‌ست ئازاره‌کانی ئەو ژاراویکردنە ده‌ناڵێنن .بەم جۆرە کۆماری ئیسالمی بۆ له نێوبردنی موخالیفه‌کانی ،فه‌رقی ب ه چه‌کدار و بێچه‌ک ،گه‌وره و بچووک، مرۆڤی سیاسی و خەڵکی سڤیل نەکردوە. تیرۆرەکان دیکەی ڕه‌هه‌ندێکی هەڵوێستەکردنە لە سە ر ئه‌و زه‌مان هیک ه تێرۆره‌کانی تێدا کراون .دیار ه کۆماری ئیسالمی ل ه نێوخۆی واڵت و هەر لە ڕۆژی یەکەمی هاتنە سەرکارییەوە تێرۆری کردوه. به‌اڵم له هه‌رێمی کوردستان زۆرترین تیرۆرەکان لە نێوان ساڵهکانی١٣٧٠تا ساڵی ١٩٩١( ١٣٧٦تا )١٩٩٧کراون .ئاماری کردەوە تیرۆریستییەکان لە 400زیاترە کە زیاتر ل ه ٢٠٠قوربانیان ئه‌ستاندوه. جۆغرافیای تێرۆرەکان و هۆکاری زۆربوونیان تێرۆره‌کان. جۆغرافیای دێمه‌سه‌ر تێرۆره‌کان ل ه هه‌رێمی کوردستان زۆرتر له دوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر ڕوویان داوە ،ده‌لیله‌که‌شی ڕوونه .حیزب و ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان زۆرتر له‌و دوو پارێزگای ه بنکه و باره‌گا و مانەوە و هاتوچۆیان هه‌بووه .بۆ وێنه ل ه پارێزگای دهۆک حزوورێکی وایان نه‌بووه .زۆرجار هێندێک لە هاوڕێیانمان کە حافزه‌یان الواز ە دەڵێن تیرۆرەکان تەنیا له یه‌ک پارێزگا بووه. ئەوە ڕاستە کە به هۆی حزووری زیاتری هێزه‌کانی ڕۆژهه‌اڵت ل ه پارێزگای سلێمانی و دەستڕۆیشتوویی زیاتری ڕێژیمی ئێران لەو پارێزگەیە ،ژمارەی تیرۆرەکان لەوێ زیاتر بووە ،به‌اڵم له پارێزگای هه‌ولێریش نه‌ک به‌و ڕادەیە ،به‌اڵم تێرۆر هه‌بووه .واتە بهداخهو ه هه‌موو الیه‌ن ه دهستهاڵتدارهکان له هه‌رێمی کوردستان ل ه سه‌رده‌می خۆیدا که‌مته‌رخه‌میان لەو بارەوە هه‌بووه ،چاوپۆشیان هه‌بوو ه و کەسانێکیش له‌وان ده‌ستیان تێکه‌اڵو بوو ه له‌گه‌ڵ ئه‌و تێرۆرانه .ئێستا جاروبار هێندێک که‌س ئه‌وه‌ی له‌بیر ده‌چێته‌وه و ب ه ئاسانی ده‌ڵێ هه‌ر لە ناوچه‌یه‌کی تایبه‌تی تیرۆری تێکۆشەرانی کوردی ئێرانی هەبووە .ئەمە ڕاست نیە و به‌داخه‌وه له‌هه‌ر دوو ناوچه ،و له‌هه‌ر دوو پارێزگادا ئه‌و تێرۆرانه هه‌بوون. ڕاستییەکەی ئەوەیە تێرۆره‌کان تابعی چه‌ند شتێک بوون .خودی شه‌ڕی نێوخۆیی ک ه ل ه هه‌رێمی کوردستان هه‌بوو _هیوادارم قهتقهت دووپات نه‌بێته‌وه_ بۆخۆی ڕێگا خۆشکه‌ر بوو بۆ تێرۆره‌کان .چۆنک ه ئه‌و اڵیهنانەی پێکەوە ب ە شەڕ دەهاتن بۆ تێکشکاندنی یه‌کتر ناچار بوون په‌نا به‌رن بۆ ڕێژیمه‌کانی ده‌وروبه‌ر و ئیمتیازیان بده‌نێ .سروشتییە ئیمتیازاتێکیش ک ه واڵتانی ده‌وروبه‌ر ده‌یانه‌وێ له پێشدا دژایه‌تیی ئۆپۆزیسیۆنی خۆیانه ک ه له‌و به‌شه‌دا جێگیر بووە .ئه‌مه هۆکارێک بوو ک ه زۆری کۆمه‌ک کرد به په‌ره‌ئه‌ستاندنی تێرۆره‌کان و چاوپۆشی له کرده‌وه تێرۆریستییەکان .هۆیه‌کی دیک ه ئەوبارودۆخه ئابوورییه بوو که له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌بوو .دەزگای سیخوڕی و
ئەنجام: ئاکامێک کە دەمەوێ لە ورووژاندنی ئەم باسه وەری بگرم ئەوەیە ئێم ه چ وه‌کوو تاک، چ وه‌کوو هه‌ر یه‌ک له حیزبه‌کانی ڕۆژهەاڵت، هەر وەها وه‌کوو کۆی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان بە یەکەوە ،پێویستە کار بکه‌ین بۆ ئەوه‌ی لە الیەک ئه‌و تاوانانه دووپات نهبنهو ه و لە الیەکی دیکە ئه‌و تاوانانه‌ی له ڕابردوودا ڕوویان داوە ،لە بیر نەچنەوە .ئەرکمانە به‌دواداچوونی پێویستیان له‌سه‌ر بکه‌ین .چه‌ند شتێک پێویست ه بکرێن بە تایبەتی کە ئیستا کرده‌وه تێرۆریستیەکانی کۆماری ئیسالمیی ئێران لە هەرێم دەستیان پێ کردوەتەوە. پێویست ه ئێم ه وه‌کوو حیزبه‌کان ل ه چه‌ند ئاستدا کاریان له‌سه‌ر بکه‌ین .پێویست ه له‌گه‌ڵ یه‌کتر ئه‌وپه‌ڕی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێ و زانیاری لە گەڵ یەکتر بگۆڕینهو ه بۆ په‌رچدانه‌وه‌ی پیالنهکان .ده‌بێ به‌یه‌که‌و ه به‌زمانی هاوبه‌ش ،ب ه گۆشاری هاوبه‌ش ڕووی قسەمان بکەینە داموده‌زگا حیزبی و حکوومی و ئه‌منیه‌تییه‌کان ل ه هه‌رێمی کوردستان و ئه‌رکی خۆیان وەبیر بێنینەوە، داوایان لێ بکەین جارێکی دیکه نهیهڵهن ئه‌و ته‌جره‌به‌یه دووپات بێته‌وه .لە ده‌یه‌ی ٩٠دا به‌هه‌ر هۆکارێک بوو ئه‌و هه‌موو تاوانان ه کران ،به‌اڵم ل ه ئێستادا ئێمه ده‌بێ نه‌یه‌ڵین ئه‌وانە ب ه ئاسانی دووپات ببنه‌وه .پێویست ه له‌ده‌ره‌وه‌ی واڵتی ش کار بکه‌ین بۆوه‌ی هه‌میشه ئهوکەیسانه به زیندوویی بمێننه‌وه. ئەرکدارکردنی کۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی ل ه هه‌رێمی کوردستانیش یەکێکی دیکە لەو کارانەیە کە پێویستە بەیەکەوە ئەنجامی بدەین .دیارە ئەگەر ئێمە حیزبەکانی ڕۆژهەاڵت ئه‌و کەیس و بابەتان ە به زیندوویی ڕابگرین و بۆخۆمان ل ه پشتیان بین و کۆڵ نه‌دەین ،خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان کە هەمیشە له‌وه‌ی ناره‌حه‌ت بوون به‌به‌رچاوی ئەوانه‌وه کوردی ڕۆژهه‌اڵتی لێر ه تێرۆر ده‌کرێن پێموای ه ئه‌وانیش له‌سه‌ر خه‌ت ده‌بن .ئه‌وان ده‌توانن گۆشار دروست بکه‌ن و نه‌هێڵن هه‌ر ئاوا بە هاسانی دووپات ببنه‌وه. پێموایه ئه‌گه‌ر ئێم ه ئاوا کاری به‌دۆکۆمێنتکردن بکه‌ین ،ئه‌گه‌ر قۆڵ لە زیندوو کردنه‌وه‌ی که‌یسەکانی تیرۆر هەڵماڵین و بەرەوڕوویدامودهزگای قه‌زایی و دادگاکانی ئێرەیان بکه‌ینەوە ،ئه‌و کەس و الیه‌نانه‌ی ک ه پێشوو هاوکار و هاوده‌ست بوون له‌گه‌ڵ دەزگای تیرۆری کۆماری ئیسالمی ل ه داهاتوودا ناتوانن ئاوا ب ه ئاسانی دڕێژ ه ب ه هاوکاری بده‌ن .چونکە ده‌کێشرێن ه بەر دەم مێزی لێپرسینەوە و موحاکەم ه دەکرێن و ده‌بێ لە ئاست کردەوەی خۆیان واڵمدەر بن .ئەوان ئیستا پێیان وایە ئەوەی رابردوە چووەتە ژێر ژیلەمۆی فەرامۆشی .هەر وا بزانە هیچ شتێک رووی نەداوە و ئەوان شتێکیان نەکردوە!! کەسانی وا هەن کاتی خۆی دەستیان لە تاوان دژی تێکۆشەرانی ڕۆژهەاڵتیدا هەبووە ئێستا خه‌ریکه جارێکی دیک ه به‌شێوه‌یه‌کی دیک ه دێنه‌و ه مەیدان! چۆنک ه گۆشاریان له‌سه‌ر نه‌بووه. بەم پێیە ئێمه ئه‌گه‌ر لە الیەکەوە خۆمان ئاماده که‌ین بۆ ڕووبەڕووبوونەوە له‌گه‌ڵ تێرۆریزمی کۆماری ئیسالمی ،هاوکات کردەوە تیرۆریستییەکانی رابردوو و ئێستا بە دۆکیۆمێنت بکەین ،شانبەشانی ئەمانەش هەوڵی زیندووکردنەوەی کەیسەکانی ڕابردوو بدەین و ،لە سەر لێکۆڵینەوە لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم دوایانە و سزادانی تاوانبارەکان ،شێلگیر بین دەتوانین تیرۆریزمی کۆماری ئیسالمی و هاودەستەکانی لە دۆخی هێرشبەرانە بەرەو دۆخی سەربردنەوە نێو قاپێلکی خۆیان بەرین .ڕێگای کاریگەر بۆ ڕووبەرووبوونەوە له‌گه‌ڵ تێرۆریزمی کۆماری ئیسالمی له هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه‌ک ه ئێمه له ڕەهەندی جۆراجۆردا کار بکه‌ین بۆ پاشەکشە بە تیرۆریزمی کۆماری ی ئیسالمی و تێچووی سیاسییکردهوە تێرۆریستی ،لە سەر ئەو ڕێژیمە قورس بکەین.
ژماره٧٢٥:
6
١٥ی بانەمەڕی ٥ _ ١٣٩٧ی مای ٢٠١٨
سێ کوچکەی ماف ،دێموکراسی و تەوافوق ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران یەکەمین سمیناری خۆی لە ژێر ناوی «تێرۆریسمی کۆماری ئیسالمی لە هەرێمی کوردستان»دا پێک هێنا. لەو سمینارەدا کە ڕۆژی دووشەممە10 ،ی بانەمەڕ لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو ،نوێنەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ،کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ،سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە خانەخوێیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشدار بوون .لەو سمینارەدا هەر وەها نوێنەرانی چەند حیزب و ڕێکخراوی سیاسیی دیکەی کوردستان وەک میوان بەشدار بوون. سمینارەکە دوای وتەی بەخێرهێنانی میوانان و بەشداران ،بە قسەکانی کاک قادر وریا ،ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەستی پێ‌کرد. کاک قادر وریا سەرەتا بەبۆنەی هاتنەوەی 11ی بانەمەڕ ،ڕۆژی لە دایکبوونی پێشەوا قازی محەممەد ،یەکەم سەرۆککۆماری کوردستان و هەر وەها ( 1مای)، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆزبایی ئەو دوو یادەی کرد و دواتر ئامانج لە پێکهێنانی سمینارەکەی لە چەند خاڵدا شی کردەوە .دوای وتەی کردنەوەی سمینارەکە ،باسە سەرەکییەکانی سمینارەکە لەالیەن چوار پەنێلگێر و لە دوو پەنێلدا بەڕێوەچوون. لە پەنێلی یەکەمدا کاک حەمەنەزیف قادری ،ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حدکا باسەکەی لەژێر ناوی «گرینگیی هاودەنگی و یەکگرتوویی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە هەلومەرجی ئێستادا» پێشکێش کرد. بەڕێزیان گوتی تێرۆر الی ڕێبەرانی کۆماری ئیسالمی بابەتێکی هزرییە و باوەڕمەندانە بۆ مانەوە و درێژکردنەوەی تەمەنی ڕێژیمەکەیان بەکاریان هێناوە و کۆمەڵگەی جیهانی دەبێ بزانێ کە سیاسەتی پشتیوانی لە تێرۆریزمی دەوڵەتی کە ئێران گرتوویەتە بەر ،لە سیاسەتی ئەو ڕێژیمە بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتومی مەترسیدارترە. دۆخی کۆماری ئیسالمی لە ڕووی پێبەندنەبوونی بە ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان ،ئاماژە بە قەیرانە نێوخۆییەکانی ئێران لە سۆنگەی دەسەاڵتی کۆماری ئیسالمی و بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران چەند تەوەری دیکەی باسەکەی کاک حەمەنەزیف قادری بوو .بەڕێزیان لە کۆتاییدا تیشکی خستەسەر ئەوە کە پێویستە حیزبەکانی کوردستانی ئێران پتر خۆیان بە دیسکۆرسێکی هاوبەش ماندوو بکەن و وێڕای بەردەوامی لەسەر کاری هاوبەش ،بەرەو پێکهێنانی بەرەی کوردستانی هەنگاو بنێن. هەر لەو پانێلەدا کاک ساڵح شەریفی ،ئەندامی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران باسه‌که‌ی له‌ژێر ناوی «تێرۆریزیمی کۆماری ئیسالمی و خه‌ساره‌کانی ل ه بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران»دا پێشکێش کرد. بەڕێزیان بە ئاماژە بە گرتنەبەری سیاسەتی تێرۆر لەالیەن کۆماری ئیسالمیی ئێرانەوە گوتی :خومه‌ینی ک ه باسی ل ه «صدور انقالب»ی ده‌کرد ،له ڕاستیدا هه‌ر مه‌به‌ستی ناردنه ده‌رێی تێرۆر و له‌و ڕێگه‌یه‌و ه گه‌یشتن ب ه ئامانجه‌کانیان بوون .بۆیه‌ش سیاسه‌تی تێرۆریان هه‌ڵبژارد ،چونکی یه‌که‌م ،که‌م هه‌زین ه بووه؛ دووهه‌م ،شاراوه‌یه و توانیویه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی کراو ه حاشای لێ بکا و خۆی لێ به‌خاوه‌ن نه‌کا؛ سێهه‌م ،قابیلی تیکرار بووه؛ چواره‌م ،به‌ربه‌ست به ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو و سنووردار نه‌بووه؛ پێنجه‌م ،کاردانه‌وه‌ی زۆری له سه‌ر کۆمه‌ڵگ ه و بره‌ودان به ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵک و زه‌بر لێدان لهالیهنهکانی دژبه‌ری بووه. بەڕێزیان لە بەشێکی دیکەی باسەکەیدا پەڕژایە سەر ئامانجه‌کانی کۆماری ئیسالمی ل ه تێرۆر له کوردستان و ئەو ئامانجانەی بەو شێوەیە شی کردەو :یه‌که‌م، لێدان و حه‌زفی سیما و ڕێبه‌ره کاریزماتیکه‌کانی کورد؛ دووهه‌م ،لێدان و حه‌زفی که‌سان و ڕێبه‌رانی خاوه‌ن ئه‌زموونی سیاسی و کاری ڕێکخراوه‌یی؛ سێهه‌م ،لێدان و حه‌زفی که‌سانی قسه‌ڕۆیشتوو و خاوه‌ن کاریگه‌ری له کۆمه‌ڵگ ه (بۆ نموون ه مه‌ال محه‌ممه‌د ڕه‌بیعی له کرماشان)؛ بێ سه‌ر کردنی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی و لێدان ل ه سه‌ری حیزبه‌کان؛ په‌کخستنی میکانیزمه‌کانی کاری حیزبی له ڕێگه‌ی ئه‌و زه‌برانه‌وه. کاک قادر وریا ،ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان؛ کاک ڕێبوار حوسێنی ،ئەندامی دەفتەری سیاسیی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران. لە پەنێلی دووهەمی سمینارەکەدا سەرەتا کاک قادر وریا ،ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان باسەکەی لەژێر ناوی «گرینگیی ب ه دێکۆمێنتکردنی کرده‌وه تێرۆریستییه‌کانی کۆماری ئیسالمی له هه‌رێمی کوردستان»دا پێشکێش کرد. بەڕێزیان بە ئاماژە بەوەی کە حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌اڵت لە بە دێکۆمێنکردنی تێرۆر و تاوانەکانی کۆماری ئیسالمی دەرحەق بە بزووتنەوەی کورددا که‌مته‌رخه‌میی زۆریان کردوە ،تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران ده‌توانێ ئه‌و ه بکاته مه‌له‌فێک بۆ کار له‌سه‌ر کردن و گه‌یاندنی ئه‌و زانیارییانه ب ه بیروڕای گشتیی ،ڕێکخراوه جیهانییه‌کانی داکۆکی ل ه مافی مرۆڤ ،ده‌زگای دیپلۆماسی و ناوه‌ند ه قه‌زاییه‌کانی واڵتان ده‌توانێ سوودی زۆری بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی پرسی سیاسیی کورد له ئێران هه‌بێ. باس لە خه‌سار و زیانه‌کانی تێرۆره‌کان له‌سه‌ر چاالکی و ژیانی سیاسیی حیزبه‌کان ،پرسی تێرۆره‌کانی ده‌یه‌ی 70ی هه‌تاوی له هه‌رێمی کوردستان و خەسار وزیانەکانی لە پێوه‌ندیی ڕۆژهه‌اڵت و باشووری کوردستان و هەروەها خەساری قورس لە حیزبەکانی ڕۆژهەاڵت ،جوغرافیا و شێواز و جۆری تێرۆرەکان لە هەرێمی کوردستان و هۆکاری زۆربوونی حاڵەتەکانی تێرۆر لەو دۆخەی هەرێمی کوردستاندا چەند تەوەرێکی باسەکەی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون. بەڕێزیان لە کۆتایی باسەکەیدا پێی لەسەر ئەوە داگرت لە ده‌بێ به وردی کرده‌وه تێرۆریستییه‌کانی کۆماری ئیسالمی ده‌رحه‌ق به بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کورد ب ه دێکۆمێنت بکرێن و باڵ‌و ببنه‌وه .ئه‌وه هه‌م ده‌توانێ بوار بۆ به‌دواداچوونی حقووقی خۆش بکا ،هه‌م تۆزی فه‌رامۆشی و لهبیرچوونهو ه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانان ه ال ده‌دا ،هه‌م تێچووی بۆ ئه‌و الیه‌ن و که‌سانه ده‌بێ ک ه پێشتر ل ه تاوانه‌کان گالون و ڕێگری له‌به‌رده‌م ڕوودانه‌وه‌ی کرده‌وه تێرۆریستییه‌کاندا دروست ده‌کا. دوا کۆڕگێری سمینارەکە کاک ڕێبوار حوسێنی ،ئەندامی دەفتەری سیاسیی سازمانی خەبات بوو کە باسەکەی لەژێر ناوی «پێویستیی زیندووکردنەوەی کەیسە تێرۆریستییەکانی دەیەی 90ی زایینی»دا پێشکێش کرد. بەڕێزیان لە باسەکەیدا تیشكی خستەسەر ئەوە کە تێرۆر لە کۆماری ئیسالمیی ئێران‌دا بە مەبەستی مانەوە و هێشتنەوەی نیزامی سیاسی‌دا بە سیستم کراوە و ڕێژیم بە هاسان کردەوە تێرۆریستییەکانی بۆ چۆتە سەرێ و بەزۆر هۆی وەک بەرژەوەندیی ئابووریی واڵتان یان بۆشایی دەسەاڵت تێچوویەکی بۆ ئەو تاوانە زۆرانە نەداوە. درێژەی لە خەبات سازمانی سیاسی دەفتەری ئەندامی باسەکەیدا گوتی :سیاسیی تێرۆر لە کۆماری ئیسالمی‌دا وەال نانرێ ،مەگەر ئەوەی نرخ و تێچووی لەسەر ڕێژیم قورس‌تر بکرێ. لە هەر دو پەنێلی سیمنارەکەدا دەرفەت بە بەشداران درا هەتا بە سەرنج و تێبینی و پرسیار و ڕەخنە و پێشنیارەکانی خۆیان بەشداری باسەکان بن.
تەعامولی و ڕێککەوتن چۆنیەتیی «ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێرانی» لەگەڵ بەرەی «ئۆپۆزیسیۆنی سەرانسەریی ئێرانی» بە دڕێژایی ئەم نزیک بە چوار دەیەی خەبات دژ بە نیزامی کۆماری ئیسالمیی ئێران ،یەکێک لەو باس و تەوەرە هەرە گرینگانە بووە کە زۆرترین مشت‌ومڕ و قسەی لە سەر کراوە. ئەم باسە تەنانەت هەر لە سەردەمی کۆماری کوردستانەوە تا سااڵنی پێش لە شۆڕشی ١٣٥٧ی هەتاوی و ،لەوێشەوە تا ئێستا قۆناغی جۆراوجۆری تێپەڕاندوە کە دەکرێ ببێتە نێوەڕۆک و دەستمایەی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی_ ئاکادمێکی کەسانی شارەزا بەم بوارە. ئەوەی لێرەدا مەبەستی ئەم وتارەیە، قسەکردن لە سەر ئەساس و بنەمای ڕوانینی «کورد» وەک الیەنێک لە پرسەکەیە بۆ پرسی چۆنیەتیی ڕێکەوتن و تەعامول لەگەڵ «بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران» لە الیەک بە مەبەستی ڕێکخستنی هێزە دژبەرەکان بەرانبەر بە نیزامێک کە «هەموو» وەک یەک لە «وجوود»ی دەڕوانین و لە الیەک بە مەبەستی دابینکردنی مافەکانی کورد لە چوارچێوەی ئەم رێکەوتن و تەعامولەدا. لەم ئێستا تا ئەوەی پێوەندییەدا لەالیەن کورد (هێزە سیاسییەکان)یەوە کراو ه و هەنگاوی بۆ هەڵێنراوەتەوە، تابعێک بووە لە چۆنیەتیی خوێندنەوە و تێڕوانی ئەم هێزانە بۆ «چۆنیەتیی نیزامی سیاسیی ئێران» لە تاران وەک ناوەندی دەسەاڵت و هەروەها چۆنیەتیی دابینکردنی مافە نەتەوایەتییەکانی خەڵکی کوردستان لە چوارچێوەی ئەم سیستەم ه سیاسی و جوغرافیایی ه ل ه ئێران‌دا .لەم تێروانینەدا تا ئێستایشی لەگەڵ بێ ئەولەوییاتی ئەم پرسە لە چۆنیەتیی نیزامی سیاسی لە ناوەند و ماهییەتی ئەم نیزامەوە دەست پێ دەکا و دواجار لەوێوە شۆڕ دەبێتەوە بۆ ئەو داخوازانەی کە کورد لەم سیستەمە سیاسییەی داوا دەکا .بە واتایەکی دی تا ئێستایش بەرەی کورد لەم پرسەدا پێی وایە «چارەسەری گیروگرفتەکانی کوردستان لە پێوەندیی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئازادی و سەربەخۆیی و سەقامگیربوونی دادپەروەریی کۆمەاڵیەتی لە سەرتاسەری ئێران‌دا وه‌دی دێ ،هەر بۆیەش لەو باوەڕدایە کە ئەو کاتە ڕێگای بەختیاری و پێشکەوتن بۆ گەلی کورد و هەموو گەالنی ئێران خۆش دەبێ کە ئێران سەربەخۆ بێ و لەالیەن نوێنەرانی ڕاستەقینەی خەڵکی ئەم واڵتەوە بەڕێوە بچێ». لەم تێڕوانینەدا سەرنجی هێزە سیاسییەکانی کوردستان زیاتر لە سەر ماهییەتی نیزام یان ڕێژیمێکە کە لە تاران دەسەاڵت بە دەستەوە دەگرێ و خەمەکە زیاتر بۆ پرۆسەی»دێموکراسیزاسیۆنی ئێران»ە و داخوازییەکانی کورد وەک داواکاریی سیاسیی لە ئەولەویاتی دواتردا قسەی لە سەر دەکرێ. هەڵگرتنی درووشمی «دێموکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان» ڕاست بەرهەم و هەڵێنجراوی ئەم تێڕوانینهیە کە زیاتر لە شەش دەیە ببووە ڕوانینێکی ئیستراتێژیکی بۆ کورد. تەعامولی تا ئێستای هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەاڵتی کوردستان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بۆ درووست‌کردنی ئەم «ئێرانە دێموکراتیکە» ،ڕاست بە پێی ئەم ئەولەویاتەی کە تا ئێستا کاری لە سەر کردوە، ئەوەندەی خۆماندووکردن بووە بۆ ئەوەی «ئێرانییەکان» لە نییەتی کورد و تێروانینی بۆ «ئێران» رازی بکا ،کەمتر قسە لە ویستی کورد کراوە و ،کە کراویشە هەوڵ بۆ ئەوە نەدراوە الیەنی بەرانبەر ناچار بە پابەندبوون بە «وادە و بەڵێنییەکان»ی بکرێ. ئێستا کۆمەڵێک تێڕوانینی جیاواز بە نیسبەت خوێندنەوە و پێوەندییەکانی هێزە سیاسییەکانی کوردستان بۆ «ئێرانی داهاتوو» و «بەرەی
ئۆپۆزیسیۆنی سەرانسەریی ئێرانی» هاتووه‌تە ئاراوە کە پێی وایە؛ الیەنی کوردی گۆڕان ل ه ئەولەویاتی خۆی بۆ تەعامول لەگەڵ ئەم بەرەیەدا پێک بێنی و بە جۆرێکی دیکە خوێندنەوە بۆ «کورد» لە «ئێران»دا بکا .ئەگەر ڕاشکاوانە قسە لەم تێڕوانینە بکەین ئەوەیە کە؛ لەم پرسەدا تەنیا قسەکردن و دڵبەستن بە «دێموکراتیزەکردنی ئێران» ناتوانێ ببێتە هۆی ئەو مەرام و مەبەستانەی کە کورد و هێزە سیاسییەکانی سەدان ساڵە خەباتی بۆ دەکەن کە ئەویش« ،دەستەبەربوونی مافە نەتەوایەتییەکانی خەڵکی کوردستان»ە .بە واتایەکی دیکە بە سەرنجدان بە کۆمەڵێک فاکتەری جۆراوجۆری کۆمەاڵیەتی ،مەزهەبی، حەشیمەتی ،جوغرافیایی و لە هەمووی گرینگتر «ئەقڵییەتی ئێرانی بەرانبەر بە خاک و خەڵکی واڵتێک بە ناوی ئێران» ،بە تەنیا دێموکراسی ناتوانێ زامنی نە درووستبوونی ئەم ئێرانە بێ کە کورد خەونی پێوە دەبینێ ،نە وەدیهاتنی مافە نەتەوایەتییەکانی کورد لە چوارچێوەی
ئه‌و واڵته‌دا بەو جۆرەی کە کورد ئارەزووی دەکا .بۆیە بۆچوونەکە ئەوەیە کە لە پەنا ئەو «دێموکراسی»یەی کە بۆ «ئێران» باس دەکرێ و هاوکات لە گەڵ ئەوەی پێداگری لە سەر «دابینبوونی ماف»ەکانمان دەکەینەوە ،پێویستە ئەسڵی «تەوافوق» بکرێتە بنەمای هەر جۆرە پێوەندی و تەعامولێکی «بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی کورد» لەگەڵ بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی». لەم بۆچوونەدا ئەولەویاتی گه‌م ه سیاسییه‌ک ه دەگۆڕدرێ و چیدیکە بەتەنیا دێموکراسی و هەوڵدان بۆ دێموکراتیزەکردنی ئێران نابێتە پێش مه‌رجی پرسی تەعامولی کورد لە گەڵ بەرەی ئێرانی ،بەڵکوو پێش هەموو شتێک ئێمە ساغ دەبینەوە لەسەر ئەوەی کە لە سۆنگەی مافەکانمان وەک کورد ،دەچینە نێو سازان و لێک تێگەیشتنێکی دێموکراتیک کە لە کۆتاییدا لە سەر هەموو شتێک ساغ دەبینەوە و بە دیکۆمێنت لە سەر داواکاری و چاوەڕوانییەکانمان لە یەکتر تەوافوق دەکەین. لێرەدایە کە تەوافوق و ساغبوونەوە لە سەر ماف و چاوەڕوانییەکان کە بە پرۆسەیەکی دێموکراتیک‌دا تێدەپەڕێ و دەتوانێ ببێتە بنەمایەکی درووست لە سەر ئەوەی کە قۆناغ ب ه قۆناغ بەبێ ئەوەی هەموو جارێک _وەک لە چل ساڵی ڕابردوودا بەردەوام دووپات کراوەتەوە_ گومان لە زەیینییەتی یەکتر بکەین و بگەڕێینەوە سەرەتای سەرەتاکان، هەنگاو بەرەو تێگەیشتن و ڕێکەوتنی زیاتر دەنێین« .دێموکراسیی تەوافوقی» دەتوانێ ئەو سیغە مەعقول و واڵمدەرە بێ کە لە ته‌عامول لەگەڵ بەرەی ئێران و دواتریش لە ئێرانی ئازادکراودا کورد پێداگریی لە سەر بکا. بە پشت بەستن بە ئەزموونی چۆنیەتی ئیدارەکردنی حکوومەتی هەرێمی باشووری کوردستان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق لە ماوەی ١٥ساڵی ڕابردوودا ،بۆمان دەردەکەوێ کە «غایببوون»ی ئەسڵی «تەوافوق» و سازان لە
سمایل شەرەفی
پێوەندییەکانی کورد لە گەڵ دەوڵەتی بەغدادا ،هۆکاری زۆرێک لە شکست و ڕووداوە نادڵخوازەکان بووە. ئەزموونی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان کە ڕەفتارێکی تەواو دێموکراتیک و ڕەوا بوو ،دەریخست کە لە پێکهاتە و ئەقڵییەتی ئەم دەوڵەتانەدا بەتەنیا پشتبەستن بە «دێموکراسی» و «دەنگی زۆرایەتی» لە پرسێکی دیاریکراوی ڕەواشدا ناتوانێ زامنی پاراستنی مافەکانمان بێ. کەوابوو لەم پرسەدا کورد پێویستە وێڕای بەردەوامبوونی لەسەر هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی مافە نەتەوایەتیەکانی ،لە پرۆسەیەکی دێموکراتیک‌دا ئەسڵی تەوافوق بکاتە بنەمای هەرجۆرە دانووستان و ته‌عامولێک لەگەڵ هەموو ئەو الیەنە ئێرانییانەی کە باوەڕیان بە «بەشداریی کورد» لە ئێرانی داهاتوودا هەیە. لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە کە واڵمەکەی دەتوانێ بەرەو دووڕیانێکی دژوارمان پەلکێش بکا ،ئەویش ئەوەیە کە بە پێی مەوقعیەتێک کە کورد لە ئێران‌دا هەیەتی چۆن دەتوانێ ئێرانییەکان ناچار بە تەوافوق بکا؟ یان بە واتایەکی ڕوونتر بڵێین ئایا کورد ئەو قورساییه‌ی هەیە کە الیەنی ئێرانی ،چ ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن بێ ،چ لە داهاتوودا دامەزراوەی دەوڵەتیی بێ لە تاران ،ناچار بە ئێعتراف و تەوافوق لە گەڵ خۆی بکا؟ لێرە دایە کە دەگەینە ئەو باوەڕەی کە بە تەنیا سێ کوچکەی؛ ماف ،دێموکراسی و تەوافوق ،ناتوانێ کورد بگەیەنێتە ئەو شوێن و پێگەیەی کە مەبەستیەتی .بە وردبوونەوە لە نێو ماڵی کورد لە ڕۆژهەاڵت و بە ئەزموون وەرگرتن لە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی باشووری کوردستان ،بەو ئاکامە دەگەین کە کورد ئەو کاتە دەتوانێ لەم سێ کوچکەیەدا وەزن و قورسایی پێویستی بۆ چوونە ئەم مەیدانە هەبێ کە لە هەناوی خۆیدا، لە نێو ماڵی خۆیشیدا باوەڕی بە دیکەی؛ سێکوچکەی یاساسەوروەی یەکڕیزی، هەبێ. تەوافوق و کورد لە کوردستانی ئێران چ لە سەر ئاستی کۆمەڵگ ه و چ لە سەر ئاستی هێزە سیاسییەکان ئەو کاتە دەتوانێ بچێتە نێو تەعامول و ڕێکەوتنێکی سەرکەوتوو کە لەنێو خۆیدا یەکگرتوو و یەکرێز بێ .پەرتەوازەیی و پهڕشووباڵوی ،خاڵی الوازی تا ئێستا هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەاڵتی کوردستانە و هەر ئەمەیش وای کردوە کە وەک پێویست لە مەیدانی پێوەندی و تەعامول لەگەڵ هێزە سەرانسەرییە ئێرانییەکاندا خاوەن ڕۆڵ نەبن. لە پێوەندی لەگەڵ پرسی یەکگرتووی و یەکڕێزیی نێوان هێزە سیاسییەکاندا زۆر وتراوە ،بەاڵم بەداخەوە دۆخەکە تا ئێستایش دڵخواز نیە کە هۆکاری جۆراوجۆر هەن .بەاڵم سەرکیترین هۆکار ئەوەیە کە خودی ئەم هێزانەش پێوەندی و تاعامولیان لەگەڵ یەکتر لەسەر ئەسڵی تەوافوق نیە .لەگەڵ ئەوەیکە سااڵنێکی دوور و درێژە کە هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەاڵتی کوردستان سەرەڕای دژایەتییان لەگەڵ یەکتر و ناکۆکییەکانیان ،دنیایەک پێوەندی و دانیشتن و لێکنزیکبوونەوەیان پێکەوە هەبووە و هەیە ،بەاڵم ئەوەی تا ئێستا لەم پێوەندی و لێکنزیکبوونەوانەدا نەهاتۆتە دی ،تەوافوقە .ئەمە گەورەترین کەمایەسییە کە بێگومان دەتوانێ شوێنەواری لە سەر ئەو تەعامول و رێکەوتنە لەگەڵ هێزە ئێرانییەکان هەبێ کە باس کرا. پێوەندەی و ڕێکەوتنی هیچ هێزێکی کورد لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان بە تەنیا لەگەڵ ئێرانییەکان ناتوانێ ،بە مانای ئەو تەوافوقە بێ کە لە کۆتاییدا دەستەبەرکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستانی لێ بکەوێتەوە .بۆیە لە هەناوی سێ کوچکە گەورەکەی «ماف ،دێموکراسی و تەوافوق»دا بزووتنەوەی خەڵکی ڕۆژهەاڵتی کوردستان کە تا ئێستاش هێزە سیاسییەکانی نوێنەرایەتیی دەکەن ،پێوێستە سێکوچکەیەی دیکەی؛ «یەکریزی، یاساسەوروەری و تەوافوق»ی نێوخۆیی هەبێ بۆ ئەوەی زەمانەتی وەزن و قورسایی خۆمان لە پێناو هەوڵدان بۆ مافە نەتەوەییەکانمان لە ئێران‌دا بکا.
ژماره٧٢٥ :
7
١٥ی بانەمەڕی ٥ _ ١٣٩٧ی مای ٢٠١٨
کوردستان
لەسەرەتاکانی سەدەی ١٩ی زایینی هەتا کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانی (گرینگیی ئابووریی کوردستان) فاکتەری نەوت گرینگییەکی زۆری بە وەزعی ژێئوپۆلیتیکی کوردستان داوە .باشووری کوردستان هاوکات لەگەڵ خوزستانی ئێران هەتا نێوەڕاستەکانی سەدەی بیستەم ناوەندی سەرەکیی دەرهێنانی نەوت بوو. سێر گادفری ڕۆلێس درایڤر ،ڕۆژهەاڵتناسی بریتانیایی لە بابەتێکدا بە ناوی «بەرهەمی سروشتی و پیشەسازیی باکووری کوردستان» بەم چەشنە باس لە نەوتی کوردستان دەکا: «مەعدەنەکانی چیاکانی زاگرۆس خاوەنی گرینگایەتی زۆرن ،لەبەر ئەوەی چاڵی ناوداری نەوتیان تێدا هەڵکەوتوە و رسووباتی خوێی بەرد و بەردی ئاهەکیان لێیە .شوێنە خاوەن نەوتەکانی ئێران بە باشی دەکشێنە نێو ڕۆژئاوای شاری مووسڵ ،و بەناو بەردەئاهەکی قیرین و کانیاوە سولفورییەکانی لێوار دێجلەدا دەرۆن و تا مەندەلی _ ئەو شوێنەی وا لە ساڵی ١٨٧٤دا مایسنێر ( )Meissnerباسی چاڵە نەوتەکانی کردوە_ دەکشێنە خوارەوە. لە ساڵی ١٨٩٢دا ٣٠چاڵە نەوت لە هەمان ئەو شوێنەدا هەبووە کە نەوتی لێ هەڵینجراوە و بە باری وشتر براوەتە بەغدا .گرینگایەتی ئەو پشتێنە نەوتە لەو ڕاستییە دایە ،کە کەوتۆتە نزیک شیوەکانی چۆمی دیجلە ،بە درێژایی ئەو هێڵە ئاسنەی کە بەبێ هیچ گومانێک دەگاتەوە هێڵی ئاسنی نێوان ئاسیای بچووک و بەغدا)1(. پێش کۆتاییهاتنی سەدەی نۆزدەی زایینی بەشێک لە کارناسە ڕۆژئاواییەکان بە چەشنێکی جیددی خەریکی کەندوکۆژ لە مەیدانە نەوتییەکانی بابەگوڕگوڕ بوون کە هێشتا کەڵکیان لێ وەرنەگیرابوو .بە پێی لێکۆڵینەوەکانی «ژان ژاک دو مۆرگان»ی( )2فەڕانسەیی لە ساڵی ١٢٧١ی هەتاویدا پانتایی شوێنی پاشەکەوتکردنی نەوتی ژێرزەوی لە کوردستان نزیکەی ٣٠٠کیلۆمێتر و لە درێژایی ناوچەکانی کەرکووک هەتا خانەقین و کێوەکانی کوێخای پشت قەسری شیرین بووە .لە ساڵی ١٩٠٣یز دا ئەستەنبووڵ مافی دەرهێنان و کەڵکوەرگرتن لە مەیدانە نەوتییەکانی ناوچەی ناوبراو و پاش ساڵێک ئی مووسڵیشی دا بە ئەڵمان .سەرنجڕاکێش ئەوەیە، سەرەڕای کێشە و دوژمنایەتیی دێرینەی کۆمپانییە نەوتییەکانی ئینگلیس و ئەڵمان ،ئەم دوو واڵتە ساڵی ١٩١١ی ز پێکەوە شیرکەتێکی ی تورک» هاوبەش بە ناوی «کۆمپانیای نەوتی یان بۆ دەرهێنانی نەوتی مووسڵ دامەزراند)3(. بێجگە لە نەوت ،کوردستان بازاڕێکی باش بۆ فرۆشتنی شتوومەکی واڵتە ڕۆژئاواییەکان ،و بە تایبەتی ئینگلیس ،ڕووس و ئەڵمان وەکوو پارچە، قەند ،قاپ وقاچاغ ،نەوت ،شەمچە و لەم چەشنە کەلوپەالنە بوو .ئەم هاوردانە ڕۆڵێکی گرنگیان لە گۆڕانی شێوەی ژیان و پەرەسەندنی پێوەندی ی شتوومەک_پارەیی لە کۆمەڵگه‌ی کوردستاندا هەبووە .ئاژەڵداری هەتا کۆتایی سەدەی نۆزدە گرنگترین چاالکیی ئابووری لە کوردستان بوو ،بەاڵم لە کۆتایی سەدەی نۆزدە بەمالوە ئەم واڵتە بوو بە بەرهەمهێنەری دوو بەرهەمی پارەساز واتە لۆکە و تووتن .نیوەی دووهەمی سەدەی ١٩ی ز لە ژێر کاریگەریی نفووزی سەرمایەی بیانی‌دا ،لە کوردستانیش کشتوکاڵ بە زیانی بەرتەسککردنەوەی ئاژەڵداری پەرەیگرت و ئاڵوگۆڕی پەیتاپەیتای پێکهاتەی ئابووریی گوندی بوو بە هۆی زێدەبەرهەمهێنانی گەنم، برینج و تەنانەت قامیشی شەکر ،لۆکە و دانەوێڵە. لە کۆتایی سەدەی ١٩دا مەڕ و مااڵتی شارەکانی ئەستەنبووڵ ،دیمەشق ،حەڵەب و بەیرووت لە کوردستانەوە مسۆگەر دەکرا و یەک و نیو میلیۆن سەر مەڕ بۆ فرۆشتن تەنیا بۆ شاری قوستەنتەنییە[ئەستەنبووڵ] نێردرابوو)4(. درایڤریش باس لە لەوەڕاندن و بەخێوکردنی مەڕو بزنی زۆر یاخود ئەسپ و مااڵتی دیکە لە پارێزگای دیاربەکر و وان دەکا ،لەوەدەچێ لە ساڵی ١٩٠٦دا تەنیا لە پارێزگای وان‌دا زیاد لە ٣ملیۆن مەڕ بەخێوکرابێ ،بەاڵم لەو ساڵە بەدواوە ،ئەو ژمارەیە زۆر لەکەمی داوە. بازرگان لە ئەستەنبووڵ ،سووریه و میسرەوە بەهاران بۆ کرینی مەڕ و مااڵت بۆ ئەم دو پارێزگایە هاتوون .هەروەها هەر لەو دو پارێزگایەوە بەڕە و قاڵی لە ڕیگای کەنداوی فارسەوە بۆ ئورووپا هەناردە کراوە)5(. ساڵی ١٨٦٩ی ز .هیندییەکان لە ڕێگای بەغداوە بۆ کۆکردنەوەی بەنگ (شاینە ،شادانە) هاتوونە ویالیەتی بانە )6(.لە نیوەڕاستەکانی
د .کامران ئەمین ئاوە
سەدەی نۆزدە پەرەسەندنی بازرگانی بۆتە هۆی گەشەکردنی خێرای شارەکانی ساباڵغ، کرماشان و کەرکووک وەکوو ناوەندی گرینگی بازرگانی لە کوردستان .شاری دیاربەکر بە هۆی نەخشی بەرچاوی لە بازرگانیی نێوان کوردستان و ئازەربایجانی ئێران ،هەروەها واڵتەکانی ڕۆژهەاڵتی نێوەڕاست و ئورووپا وەک «ئەستەنبووڵی ثانی» پێناسە کراوە)7(. کرماشان یەکێک لە ڕێگاکانی پێوەندیی ئێران و ڕووسیە لەگەڵ ناوچە عەرەبییەکان، هەروەها هەناردەکردنی خورمای واڵتە عەرەبیەکان بۆ ڕووسیە بووە .ساڵی ١٨٨٩ی ز .لە کرماشانەوە بایی ٤هەزار لیرە فەڕش، ٣٠هەزار لیرە مەڕ ٢ ،هەزار لیرە خوری٣٠ ، هەزار لیرە ڕۆن ٣٧٧ ،هەزار لیرە دانەوێڵەی جۆراوجۆر و مازگ (مازوو) ،کشمیش و کەتیرە و تووتن و هتد هەناردەی دەرەوەی کوردستان کراوە .مۆڕگان لە ساڵی١٨٩١ی زدا باس لە کشتوکاڵی تریاک لە ویالیەتی کرماشان و دامەزراندنی کارخانەی تریاک لە الیەن عەرەبێکەوە دەکا کە تریاکی
لەبەرامبەر هەناردەکردنی پێستە بۆ ڕووسیە، بایی ٢٥هەزار ڕوبڵ تەنراوی جۆراوجۆری هاوردەی ئەم شارە کردوە )12(.بە گشتی وا بەراورد دەکرێ کە لەم سااڵنەدا بایی یەک و نیو میلیۆن تمەن لە ساباڵغەوە بەرهەمی کشتوکاڵ هەناردە کرابی .عەلی ئەسغەر شەمیم هەمەدانی لە کتێبی کوردستاندا باس لە هەناردەکردنی پێستەی ڕێوی، سمۆرەی ئاویی ،سەگی ئاوی ،گورگ و بە تایبەتی دەڵەک یان ئاس لە ڕۆژهەاڵتی کوردستانەوە بۆ بازاڕەکانی ئورووپا و ئەمریکا و فرۆشتنیان بە قیمەتێکی زۆر گران دەکا ( ٢٠تا ٣٠تمەن بۆ هەرپێستەیەکی دەڵەک) .لەوە دەچێ شوێنی ژیانی دەڵەک یان ئاس تەنیا کوردستان بووبێ)13(. ساڵی ١٩١٢ی ز چەند بازرگانی ڕووسی بایی ٢٠٠هەزار ڕوبڵ پێستەی بەرخیان لە ویالیەتی سنە و هەمەدان کڕیوە و ناردوویانەتە پێشانگای نیژنینووگۆرد. بەهاری ساڵی ١٩١٣ی ز ئەڵمانییەکانیش خەریکی بازرگانی لە باکووری کوردستان
«کارل شیبلێر» کە ناوەندەکەی لە شاری لۆدز بوو ،لکی خۆی لە کرماشان کردۆتەوە. بەرژەوەندیی ئابووری هۆی سەرنجڕاکێشانی سیاسیی دەوڵەتە بیانییەکانە .شابەندەرخانە [کۆنسولگەری]ی ڕووسیە لە ساڵی ١٨٧٩زدا لە دیاربەکر و لە ٦ی دیسامبری ١٩٠٣ی زدا لە کرماشان دەستی بەکار کرد ،شابەندەرخانەکانی عوسمانی و بریتانیاش زۆر پێشتر لە ڕووسەکان لە کرماشان دەستیان بە کار کردبوو. شتوومەکی ئینگلیسی لەم ناوچانەدا خوازیارێکی زۆری هەبووە .بە پێی ڕاپۆرتی «دلگۆپۆلۆڤ» دیپلۆماتی تزاری ،کەلوپەلە ئینگلیسییەکان نەک هەر بازاڕی کرماشان بەڵکوو بازاڕی هەمەدانیشیان پڕ کردبوو و سەرانسەری کوردستان بە شتوومەکی ئینگلیسی ژیاون )16(.بەگشتی لە نیوەی دووهەمی سەدەی نۆزدەدا هاوردەکردنی شتوومەکی ئینگلیسی بۆ تەواوی ئێران بە کوردستانیشەوە ٤هەتا ٥کەڕەت زۆرتر لە هەناردەکردن بۆ ئینگلیس بووە.
بۆ هیندوستان هەناردەی کردوە( .)8لە مەریوانەوە سااڵنە بەالنی کەمەوە هەزار بار (هەر بار نزیکەی ٨پووت) تووتن هەناردەی سلێمانی کراوە .مەریوان هەروەها لەسەدا ٢٥ی تووتنی تەواوی ئێرانی مسۆگەر کردوە)9(. ساڵی ١٩٠٤ز .لە شاری مەراغە لقەکانی دوو شیرکەتی ڕووسی بە ناوی «نادێژدا» و «رۆسکۆیە ئۆبشستور» وشکەباری ئازەربایجان و ناوچە کوردنشینەکانیان هەناردەی ڕووسیە کردوە .لەو کاتەدا ،لە سەدا ٩٩ی هاوردە و هەناردەی ویالیەتی ورمێ بە دەست هاونیشتمانەکانی ڕووسیەی تزاری بووە .بە وتەی بلیایف لە کتێبی «وەزعی سیاسیی ئێستای ساباڵغ_ ،»١٩٠٩ئەم شارە یەکێک لە ویالیەتە گرینگەکانی کۆکردنەوە و بەشینەوەی هاوردەکان بۆ ڕووسیە بووە ،تەنانەت بەشێک لە بازرگانەکانی ئەم شارە هەموو ساڵێک چوونە پێشانگاکانی نیژنی نووگۆرد و بەشێکشیان لە مۆسکۆ نوێنەری دایمییان هەبووە)10(.]...[ ». لەسەرەتای سەدەی ٢٠ی زدا پێوەندییە سەرەکییەکانی بازرگانیی دەرەکیی ویالیەتی ساباڵغ لە ڕێگای هەمەدان و مووسڵەوە پەرەی ئهساندوە .هەرچەند لەوکاتەدا ڕێژەی دانیشتووانی شاری ساباڵغ پتر لە ٣٠ هەزار کەس نەبووە ،بەاڵم بازاڕ و مەیدانە گەورەکانی ئەم شارە باس ل ه بازرگانییەکی بەرچاویان لەم شارەدا کردوه )11(.لە ڕووسیەوە قەند و قاپ و قاچاغ و ئاسنەواڵە، لە بورسای عوسمانییەوە هاورێشمی چنراو یان نەتەنراو و نیوە هەوریشیمییەکان؛ لە مووسڵەوە چنراوە سووکەکان؛ لە مەنچسترەوە فاستۆنییە جۆراوجۆرەکان و لە هەمەدانەوە جا‌و و خام هاوردەی ئەم شارە کراوە .بازرگانێکی ساباڵغی بە ناوی غەفور
بوون .دوو ئەڵمانی بە ناوی «گراڤ ڤن ویستراپ» و «ئەرنست النگە» بە ڕێبەریی ئەڵمانییەکی دیکە بە ناوی «نیمان» و بەشداریی شیرکەتێکی ئوتریشی (نەمسایی) بە ناوی هۆنگ «بنکەی فەننیی ئەڵمان»یان لە ورمێ دامەزراندوە ،ئامانجی سەرەکیی ئەوان قۆرخکردنی بازاڕی ئەم ناوچەیە،و هەروەها ڕەخنەکردن لە نێو عەشایری کورد و دەستگرتن بەسەر ئابووریی و بەرهەمی ئاژەڵداری ئەواندا بووە. لە ساباڵغیش نوێنەرایەتیی دوو شیرکەتی ئەڵمانی بە ناوی «موسیگ» و «شۆنمان» خەریکی کڕین و هەناردەکردنی خوری بوون )14(.شاری شنۆش پێش دەستپێکی شەڕی یەکەمی جیهانی ناوەندێکی گەورەی خوری کرین لە الیەن ئەڵمانییەکانەوە بووە، لەوێوە خورییان بۆ دروستکردنی ڕایەخ بۆ کارخانەیەک لە تەورێز دەنارد کە بۆخۆیان دایانمەرزاندبوو )15( .لە ڕکەبەری لەگەڵ ئەواندا ،سەرمایەدارە ڕووسییەکانیش بۆ شێواندنی کاری شیرکەتە ئەڵمانییەکان پەرەیان بە کار و چاالکیی خۆیان لە کوردستاندا داوە و ساڵی ١٩١٤ی ز لە زۆربەی ناوچە گرینگەکانی کوردستان بنکەی کڕینی خورییان دامەزراندوە .بێجگە لە ڕووسیە و ئەڵمان ،سەرمایەدارەکانی واڵتانی دیکەش وەکوو فەڕانسە خەریکی کار و چاالکیی بازرگانی لە کوردستان بوون. بۆ وێنە لە ئاوریلی ساڵی ١٩١٣ی زدا سێ فەرانسەوی بۆ دیتنەوەی نەوت و ئاڵتون بۆ ساباڵغ هاتوون ،بەاڵم دەستکەوتێکیان نەبووە .لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەالتی کوردستانیش وەزعەکە هەر وا بووە .لە سێپتامبری ساڵی ١٩٠٣زدا نوێنەرایەتیی شیرکەتی بەرهەمهێنانی قوماشە لۆکەییەکانی
هاوردەی شتوومەکی سەنعەتی لە ئینگلیس و واڵتە بیانییەکانی دیکە ،بوو بە هۆی داخرانی کارخانە و فابریکەکانی ئێران و لەنێوچوونی پیشەی خۆماڵی و دەستی، و بە تایبەتی سەنعەتی جۆاڵیی)17(. لە کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەمدا پتر لە بیست کارگەی نەریتی و نیشتمانی (میللی) لە ئێران بە یەکجاری داخران .ئەو کاسبکارانە کە کارەکەیان لە دەست دابوو ،هەروەها سەنعەتکارانی ئەو کارگە و مانۆفاکتۆرانە کە نسکۆیان هێنابوو ،لەگەڵ وەرزێرە فەقیر و مایەپووتەکان سپایەکی گەورەی بێکاریان پێک هێنابوو کە تەنانەت هیچ ئامرازێکیان بۆ درێژەدانی ژیان نەبووە .دەیان هەزار کەس لەم بێکارانە بۆ ڕزگارکردنی خۆیان لە مردن و برسییەتی کۆچیان بۆ ڕووسیە و ناوچەکانی باشووری قەفقاز و بەحری خەزەر کردوە .لە کۆتایی دەیەی هەوەڵی سەدەی بیستەمدا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ساڵێکدا چوونە ڕووسیە نزیکەی ٢٠٠هەزار کەس بووە)18(. لە کۆتایی سەدەی نۆزدەدا «ئابووریی نەتەوەیی» کوردستانیش بە هۆی نەبوونی توانای ملمالنێ لەگەڵ هاوردە بیانییەکان ،لە زۆربەی بوارەکاندا تووشی قەیران هاتوە، بەو ڕادەیەی کە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەدا هەزاران کورد بۆ دابینکردنی بژی‌و و کارکردن ،کۆچیان بۆ ئەستەنبووڵ کردوە. ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەم بارودۆخەدا کۆچیان بۆ ئەم شارە کردبوو بە تەواوی لەبەر دەستدا نیە بەاڵم بە باوەڕی «زینۆفیۆف» شابەندەر [کۆنسول]ی ڕووسیە لە ساڵی ١٩٠٩ی زدا ژمارەی ئەو کوردانە نابێ کەمتر لە ٣٠هەزار کەس بووبێ)19(.
ئەڵمانییەکانیش وێڕای کڕینی خوری و هاوردەکردنی ڕەنگە دەستکردەکان (وەکوو ئانیلین و هتد) هەوڵیان دەدا کاریگەرییەکی زۆرتریان لەسەر ڕەوتی سیاسیی ئەم ناوچەیە هەبێ ،بەو ڕادەیە کە پاش شابەندەربوونی «شۆنمان» لە ساڵی ١٩١٥ی زدا دەستیان بە کۆکردنەوە و پێکهێنانی هێزی چەکدار لە خەڵکی ئەم ناوچەیە کردوە .هەروەها ئەڵمان کە پێگەی ئابووری و نیزامی و سیاسیی خۆی لە عوسمانی بە هێزتر کردبوو ،هەوڵی خۆی داوە بۆ کۆکردنەوە و ورووژاندنی کوردەکان دژ بە ڕووس و ئەرمەنییەکان، سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە هاوکات گوشاری بۆ ئەستەنبووڵ هێناوە هەتا هەڵوێستێکی توندتری بەرامبەر بە کوردەکان هەبێ و بزووتنەوەی ئەوان سەرکوت بکا. ئەڵمان و تورکەکان لە سااڵنی دەیەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا هەوڵێکی زۆریان بۆ الوازکردنی پێگەی سیاسی و نیزامیی ڕووسیە لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان و ئازەربایجاندا ،تەنانەت لە کاتی شەڕی یەکەمی جیهانیدا تورکەکان پاش هێرش بۆ خاکی ئێران و داگیرکردنی ورمێ، ساباڵغ و تەورێز و هتد ،لە کرماشان پاش دامەزراندنی حکوومەتی کاتیی «میللی»، ڕەزا قوڵی خانی نظامالسلطنەیان کە فیئۆداڵێکی گەورە و حاکمی لۆڕستان بوو، وەک سەرۆکی ئەم حکوومەتە دەستنیشان کرد .ئەم دەوڵەتە کە بە بەشداریی ڕێبەرانی حیزبی دێموکراتی ئێران و میانەڕۆکان (اعتدالیون) پێک هاتبوو ،باڵوێزەکانی خۆی ناردبووە بێڕلین و ئەستەنبووڵ .ئەڵمان بەو هیوایە بوو کە وێڕای یارمەتی بۆ پێکهێنانی ئەم دەوڵەتە ،بتوانێ دواتر ئێران بخاتە ژێر دەسەاڵتی خۆی .بەاڵم پەیتاپەیتا بە هۆی خۆتێهەڵقواڵندنی لە ڕادەبەدەری فەرماندەری سوپای تورک_ ئەڵمان لە کاروباری ئەم حکوومەتەدا ،دوبەرەکی کەوتە نێوان دەوڵەتی نظامالسلطنە و سولەیمان میرزا ،ڕێبەری حیزبی دێموکرات. پێشڕەویی هێزەکانی ڕووس بە فەرماندەیی ژەنڕاڵ باراتۆف بەرەو ڕۆژئاوای ئێران لە مانگی مەی ١٩١٦ی دا بوو بە هۆی دەربازبوونی ڕێبەرانی حیزبی دێموکرات و الیەنگرانی و بەشێک لە ژاندارمەکانی بۆ خاکی عوسمانی دەوڵەتی میللی و هەڵوەشانەوەی ئەم حیزبانە)20(. په‌راوێزه‌کان: _1درایڤر و کورد ،کۆمەڵەی پێنج وتار ،الپەڕەی ،١٣٠-١٣١ وەرگێران ئەنوەری سوڵتانی ،بنکەی ژین سلێمانی ٢٠٠٥ Jacques Jean Marie de Morgan _2 _3کەمال مەزهەر ئەحمەد ،کوردستان لە سالەکانی شەڕی یەکەمی جیهانیدا ،کۆری زانیاریی ،الپەڕەی ،٣-٤بەغداد ١٩٧٥ _4لرچ ،پژوهش در بارە کردهای ایرانی و کلدانیهای اسالف آنها ،کتاب اول – پتربورگ – – ١٨٥٦ص مناسبات ارضی (٢٤روسی) وەرگیراو لە کتێبی در کردستان(فروپاشی نظام عشیرەای) ،ص ،٥٧ پێنج کۆمەڵەی کورد، و درایڤر _5 ١٣٦٩ اول چاپ ،١٢٨ الپەڕەی وتار، _6منشآت فرهاد میرزا معتمدالدولە ،تصحێح غالمرضا طباطبایی ص ،١٧٥شرکت چاپ و انتشارات علمی تهران _7خورشید افندی ،سیاحت نامە ص‌ص ٢٧٠ -٢٧١ وەرگیراو لە کتێبی مناسبات ارضی در کردستان ،ص ٥٧ _8مورگان ،ماموریت علمی ص ٩١ ،١١٧وەرگیراو لە کتێبی ع .گالویژ ،مناسبات ارضی در کردستان ص ٥٩ ٦٨ _9مناسبات ارضی در کردستان ،ص ٦٢ الپەرەی سەرێ سەرچاوەی _10 _11سفرنامە در بارە شهرهای ایرانی مراغە ،میاندواب و ساوجبالغ ،مجموعە اسبناد حوزە نظامی قفقاز – شمارە -١٧-١٨دسامبر -١٩٠٦تفلیس ص ( ٤١روسی) وەرگیراو لە کتێبی مناسبات ارضی در کردستان .ص ٦٥ ٦٥ الپەڕەی سەرێ سەرچاوەت _12 کتاب _13علی اصغر شمیم همدانی، ،٨١مطبعە امید ، ،تبریز١٣١٢ کردستان ص _14ع .گالویژ ،مناسبات ارضی در کردستان ،ص ٦٢-٦٣ _15م .س .الزاریف ،کوردستان و کێشيی کورد ،وەرگیراو لە کەمال مەزهەر ئەحمەد ،کوردستان لە سالەکانی شەڕی یەکەمی جیهانیدا ،کۆری زانیاریی ،الپەڕەی ١١بەغداد ١٩٧٥ ٦٤ الپەڕەی پێشوو، سەرچاوەی _16 _17ا.آ گرانتوسکی و ...تاریخ ایران از زمان باستان تا امروز ،ص ٣٤٦ترجمە کیخسرو ١٩٧٧ مسکو دولتی دانشگاە کشاورزی، _18م .س .ایوانف ،تاریخ نوین ایران ،ص ،١٤ ترجمە هوشنگ تیزابی ،ح .قائم پناە ،تهران ،سلوج١٣٥٦ ، _19ک .و .وێرتیایف و س .م .ئیوانف، ناسیۆنالیزمی کورد ،مێژوو و نوێخوازی ،الپەرەی ٨٢ _20ا.آ گرانتوسکی و ...تاریخ ایران ٤١٤ ص امروز، تا باستان زمان از
ژماره٧٢٥:
8
١٥ی بانەمەڕی ٥ _ ١٣٩٧ی مای ٢٠١٨
حەسەن حاتەمی
ئیسالمی شۆڕشگێر و موجاهیدنی خه‌ڵق
هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕانی جیدی و هه‌مه‌الیه‌نه‌ی دەفتەری ته‌حکیم ،ئه‌و نــاوهنــد ه وه‌ک بێ وێنه‌ترین ڕێکخراوی خوێندکاری له مێژووی ئێران‌دا ،ب ه داگیرکردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا و به‌شداریی ل ه شۆڕشی فه‌رهه‌نگی له زانکۆ و ناوه‌ند ه خوێندکارییه‌کان و هێندێک کردەوەی نیزامی و ئەمنییەتی ،ناکرێ وه‌ک هێزێکی تەواو مه‌ده‌نی حیسێبی بۆ کرێ .ته‌حکیمی وه‌حده‌ت بەو ئاکارە دزێوانە و به‌شداریی توند ئاژۆیانە ل ه داسەپاندنی ئیسالمی سیاسی ل ه ده‌یه‌ی یه‌که‌می مه‌وجوودیه‌تی کۆماری ئیسالمی‌دا ،بەرەو بەشداری لە دەسەاڵت هەنگاوی نا. ئ ـه‌م ڕێــکــخــراوهیــه ،لـ ه دوویـهمــیــن خولی هـهڵــبــژاردنــی مه‌جلیسی شــووڕای ئیسالمی‌دا ،به‌شێوه‌ی لیست ه هات ه نێو ڕووداو ه سیاسییه‌کان و سیما و نێوه‌رۆکی گــەورەتــریــن ڕێــکــخــراوی خــوێــنــدکــاری ،لـ ه ڕهخــنـ ه و نــاڕهزایـهتــیــدهربــڕیــن ب ه سه‌ره‌رۆیی و دیکتاتۆڕیی گۆڕی و هاوڕێ له‌گه‌ڵ رووحانییهکان ،بۆ قایمکردنی ئیسالمی سیاسی ،تێکه‌ڵ ب ه ده‌سه‌اڵتێکی نگریس به‌رێبه‌ریی خومه‌ینی بوو. ئیسالمی شۆڕشگێڕ لـ ه ده‌ی ـه‌کــانــی 40و 50ی هـهتــاویــدا دوو هــۆ بــۆ دروستبوونی «ئیسالمی ن زۆرب ـه‌ی خه‌ڵکی ب ـهدوای خۆی دا کێشا و ل ه ئاکامدا، شۆڕشگێڕ» که پاشا بەروە هه‌ڵدێری ئیستای برد ،گرینگ بوون .یه‌که‌م ،باوه‌ڕمه‌ندی (عقیدتی) ک ه ل ه الیه‌ن خومهینییهو ه کرا .ئ ه و جێبه‌جێکردنی یاساکانی ئیسالمی ب ه ڕووحانییهکان سپارد و پێوه‌ندیی ئه‌وانی له‌گه‌ڵ داموده‌زگاکانی سه‌لته‌نه‌ت -که چه‌ند سه‌د ه بوو ڕوویان تێی بوو -بۆ الی داخوازیی ئیجرایی و سیاسیی ئه و یاسایان ه بڕد. ئه‌و به‌وکاره‌ی ،ئیسالمگهرایی ل ه حاڵه‌تی «محافظه‌کار»ی ده‌رهێنا و مۆرکی شۆڕشگێڕی لێ دا .دوویه‌م ،قه‌ڵه‌مبازی موجاهدینی خه‌ڵق بوو ب ه ئیلهاموه‌رگرتن ل ه حیزب ه کومونیسته‌کان .ئه‌و کاره ئیمکانی ب ه الیهنگرانی ئه‌و ئیدئۆلۆژیی ه دا ،هه‌تا ڕێکخراوێکی پڕبه‌پێستی گهاڵڵهیەکی توتالیتێری بێتە ئاراوە .گرینگ ئەوەیە ک ه ئه‌و دوو قه‌ڵه‌مباز ه که ته‌واوکه‌ری یه‌کتر بوون؛ پێکه‌و ه نه‌هاتن ه دی .بۆیە ئەو شێوە نوێیە لەو ئیسالمگهراییهی تووشی ناهاوسه‌نگیی و الوازیی و کێشەی نێوخۆیی کرد)١(. موجاهیدینی خه‌ڵق دوای ڕاپه‌ڕین ڕێــکــخــراوی موجاهدینی خه‌لقی ئــێــران ،ل ـه دهیـــهی ٥٠ی ه ـهتــاوی دا – هه‌روه‌ک له‌پێشوو باس کرا -به‌توندترین شێو ه سه‌رکوت کرابوو و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ڕێبه‌ران و کادر دیارترەکانی کوژران یا زیندانی کران .ل ه ١٢که‌س ئه‌ندامی ڕێبه‌رییاندا ،ته‌نیا ئاغای مه‌سعوود ڕهجـهوی مابوو .ناوبراو به‌هۆی فشاری نێوخۆیی و جیهانیی مافی مــرۆڤ و دژب ـهرانــی ئیعدام ،به‌تایبه‌تی له سویس ،حوکمه‌که‌ی ب ۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕا. تێکۆشه‌رانی مافی مرۆڤ حه‌وتوونامه‌ی موجاهید -باڵوکراوه‌ی موجاهدینی خه‌ڵقی ئێران -له‌م باره‌یه‌و ه ده‌نووسێ :ل ه یه‌که‌مین شه‌پۆلی گیران ل ه ساڵی ١٣٥٠دا ،مه‌سعوودیش ده‌ستگیر کرا و له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین گرووپی موجاهیدین ل ه بێدادگای شای خاین ب ه ئیعدام مه‌حکووم کرا .به‌اڵم ڕێژیمی شا ،به‌هۆی گوشارێکی زۆر که ل ه سه‌ری بوو ک ه یه‌کێک لــهوان ،سه‌فه‌ری ئاغای «گروبه» -نوێنه‌ری پارڵمانی سویس- و ١٤مافزانی دیک ه بۆ تــاران بــوو؛ مه‌سعوودی ڕهجــهوی ئیعدام نــەکــرا)٢(. ئ ـه‌و ڕێکخراوه‌ی ه به‌هۆی ڕابـــردووی تێکۆشانی خۆێناوی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی په‌هله‌ویی دوویه‌م ،هه‌م له‌الی ڕووحانییه‌ت و هه‌م خه‌ڵک ،به‌تایبه‌تی خوێندکاران خۆشه‌ویست و جێی ڕێز بوو .بۆیە زۆر زوو گه‌شه‌ی به‌رچاوی کرد .ئه‌و ڕێکخراو ه پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی له ئا .خومه‌ینی وه‌ک ڕێبه‌ری شۆڕش و خه‌ڵکی ئێران کرد .باڵوکراوەی موجاهید ل ه 1ی گه‌الوێژی 1358دا نووسیی« :ئایه‌توڵاڵ خومه‌ینی ل ه هه‌ستیارترین کاتی ئه‌و خه‌باته‌دا ،وه‌ک نوێنگه‌ی شه‌ره‌ف و ئازادی، خه‌ڵک نازناوی ئیمامیان پێ دا )٣(».مەسعوود ڕەجەوی و مووسا خیابانی لەگەڵ ئا .خومەینی دیداریان کرد .)٤(.پێشترێش رەجەوی و محەممەد حەیاتی لەگەڵ خومەینی لە مەدرەسەی عەلەوی ،چاویان پێک کەوتبوو -)٥( .حەیاتی یەکێک لە بەرپرسانی دوایی موجاهیدین و مامۆستای ئەوکاتی مەدەرسهی عەلەوی بوو-. تــیــراژی ح ـهوتــوونــام ـه‌ی مــوجــاهــیــد-ئــۆرگــان یــا زمــانحــاڵــی موجاهیدین- هـهتــا 500هـــه‌زار نــوســخـهبـهرز بــبــۆوه )٦( .لــەوێــدا ،وێـــڕای پشتیوانی ل ه شــۆڕش بـ ه ڕێبه‌ریی لێبڕاوی «ئیمام خومه‌ینی» ،بــیــروڕای رێکخراوه‌یی خۆشیان بـ ه شێوه‌گه‌لی ب ـهربــاو لـ ه س ـهرانــس ـهری ئــێــرانــدا ،ب ــاودهک ــردهوه. گرینگ‌ترین تریبوونی ئه‌و رێکخراو ه -ئەوکات -باڵوکراوەی «مجاهد» بوو. موجاهیدین هه‌وڵێکی زۆری دا ،ل ه ڕووداو ه سیاسی و ناسیاسییەکاندا، ده‌ور و نه‌خشی گرینگ‌یان پــێ بـــدرێ .بــه‌اڵم ئــاخــونــدهکــانــی نێو ش ــووڕای ئــیــنــقــاب و حــیــزبــی جــمــهــوریــی ئــیــســامــی ،ئــــه‌و ئــیــزنــهیــان پـــێ نـــــهدان. موجاهیدین له‌گه‌ڵ هێرش و سه‌رکوتی گه‌النی ئێران به‌تایبه‌تی ،کورد ،عه‌ره‌ب و تورکمه‌ن موافیق نه‌بوون .له‌باره‌ی رووداوه‌کانی کوردستان ،هه‌ڵوێستی باشیان هه‌بوو .ئـه‌وان پێش شێوە فیتوای جیهادی ئا .خومه‌ینی بۆ سه‌ر کوردستان نامه‌یه‌کی سەرئاواڵەیان بۆ ناردبوو کە لە رێکەوتی ١٣٥٨/٥/١٧باڵوکرایەوە. لە بەشێکی نامەکەدا ،وێڕای گهاڵڵهیهکی پێشنیاری سه‌باره‌ت ب ه چاره‌سه‌ری شووڕایی مه‌سه‌له‌ی کوردستان نووسرابوو« :گرینگ‌ترین مه‌سه‌له‌ی ئێستای گــۆڕهپــانــی سیاسیی واڵت ،پرسی میللییهتهکان و ناوچه‌کانی کوردستان، گونبه‌د ،بلووچستان و خوزستانه .بهداخهو ه تا ئێستا که‌متر هه‌ڵسوکه‌وتێکی ئه‌وتۆمان ل ه ده‌زگاکانی به‌رپرسی پێڕاگه‌یشتن به‌و مهسهالن ه دیوه .ئه‌و کێشان ه ئـهوهنــد ه گرینگن ک ه له‌وانه‌ی ه ب ه ده‌ستێوه‌ردانی ئـهرتـهش ،ش ـه‌ڕی نێوخۆیی و فاجیعه‌ی میللیی لــێ دروس ــت بــێ .ئــه‌و ه له‌حاڵێک دایــ ه کــه بـه شاهیدیی تــه‌واوی مێژوو ،ئـه‌و گیروگرفتانه ،هیچ کــات ب ه ده‌ستێوەردانی ئه‌رته‌ش و ب ه سه‌رکوت و خوێنڕشتن چاره‌سه‌ر نابن .هه‌روه‌ها ،کام هێزی نیزامی له‌و کاته‌دا ک ه خوێنی خه‌ڵکی بێ په‌نا دهڕێــژێ ،ده‌توانێ مه‌شرووعییه‌تی هه‌بێ. ئێستا ئه‌گه‌ر ب ه شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکیانه‌ی شۆڕشگێڕی و ئیسالمی چاو ل ه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌کان بکه‌ین ،کێشەکان ده‌توانن به‌بێ که‌مترین ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌رته‌ش و توندوتیژی ڕێگای چاره‌سه‌ریان بۆ ببیندرێته‌وه .ڕێگا چاره‌یه‌ک ک ه له‌چوارچێوه‌ی ته‌واوه‌تیی خاکی خه‌وش هه‌ڵنه‌گرتووی کۆماری ئیسالمی‌دا بێ؛ و بـه‌دوور لهههرچهشن ه شێوه‌یه‌کی جیاوازیخوازان ه بێ .بێ‌شک ته‌واوی هێز ه شۆڕشگێڕەکانیش له‌و ڕێگایه‌دا ،بۆ هه‌رچه‌شن ه یارمه‌تی و هاوکارییه‌ک ئاماده‌ن .مه‌سه‌له‌ی کوردستان به‌هیچ شێوه ،ڕێگ ه چاره‌ی توندوتیژی نیه .ڕێگا حه‌لی شۆڕشگێڕی بنه‌ڕه‌تی ،به‌ڕه‌سمی ناسینی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس و ئیداره‌ی کاروباری نێوخۆیی ل ه چوارچێوه‌ی ته‌وایه‌تیی خاکی واڵت دای ه و)٧( .... سەرچاوەکان -١کتاب ضد والیت فقیه ،رامین کامران؛ صفحات ٦٠و ٦١ -٢هفتهنامهی مجاهد ،نشریه‌ی مجاهدین خلق ایران ،شماره اول ،تاریخ یکم مرداد ما ه ١٣٥٨ - ٣موجاهید ،ساڵی یه‌که‌م ،الپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م ،هاوینی ١٣٥٨ -٤روزنامەی اطالعات ٨ ،اردیبهشت ،١٣٥٨ص ٢ -٥یوتیوب ،اولین دیدار خمینی با مسعود رجوی -٦سەرچاوەی ژمارە٣ -٧مجاهد شماره ،7ص 20 ،1مهر .١٣٥٨
«کوردستان» پێشەنگ و «بانە» براوە
لە شەپۆلی دوویەمی مانگرتنەکانی ئەمساڵ لە هەمبەر داخستنی ده‌رواز ه سنوورییه‌کان به‌ڕووی کۆڵبه‌راندا و تێکچوونی دۆخی ئابووری کە لە شارەکانی جوانڕۆ و بانەڕا دەستی پێ کرد ،تا نووسینی ئه‌م دێڕان ه مانگرتووانی بانە ١٩ڕۆژە ،بە شێوەی مەدەنیانە، درێژەیان بە ناڕەزایەتی داوە .ئه‌م مانگرتن ه درێژترین و بێوێنەترین مانگرتنی خەڵکییە لە ئاستی ئێران و؛ دیسان کوردستان بوو بە پێشەنگی «نا» وتن بە ستەم و ستەمکاری. ئەوەی کە لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی دووکانداران و کاسبکارانی کورد گرینگە،
مانگرتنهک ه بەرچاوی خاڵێکی هەڵکردن و هەڵگرتنی هێما و سیمبول ه مەدەنییەکانە ک ه ئاستی وشیاری و شارستانیەتی کورد دەگەیه‌نێ و ته‌عبیر له‌وه ده‌که‌ن که خەڵکی ناڕازیی کورد تەنیا بە دوای مافەکانی خۆیانن و هەربۆیەش هەوڵی ژیرانەی بۆ ئەدەن خودی حەرەکەتەکە و بەردەوامبوونی گرینگتر و مانادارترە ،هەتا ئەنجامەکان و تەنانەت داواکارییەکانیش .چونکە کۆماری ئیسالمی هێشتا تەزووی مانگرتنەکانی مانگی بەفرانباری ٩٦ی لە جەستە دایه .بەتایبەتی کە ئەم هاتنە سەرشەقامە لە کوردستانە کە هەموو جووڵەکانی ب ه ڕوانگەی ئەمنیەتییەوە سەیر دەکرێ و لە گەڵ ناوەندە ئەمنییەکان ڕووبەروو دەبێتەوە .بۆ جارێکی دیکەش خەڵک و دەسەاڵت کەوتنە ملمالنێ و ،لە شاری بانە زیاتر لە دوو حەوتەیە ڕیکوپێکی و یەکڕیزی خەڵکی ناڕازیی بانە ،براوە بووە لە کێبەرکێی ناڕەزایەتی مەدەنیانە و سیستەمی سەرکوت. کوردستان ئەزموونی جۆراجۆری هەیە لە ناڕەزایەتیدەربڕین و ئاکامەکانی .لە «سێی ڕەشەمە»کانەوە تا ڕووداووهکهی «هۆتێل تارا»ی مه‌هاباد و ئێعترازه‌کان ب ه کوشتنی کۆڵبه‌ران و ،هەموو ئەم هاتنە سەرشەقامانە لە یەکەم ساتەکانەوە بە نێڵدانی دامودەزگا ئەمنیەتییەکان هەر زوو مانگرتنە مەدەنیانەکانیان کراوە بە بیانوویەک بۆ سه‌رکوت و کوشتن و بڕین و تۆقاندنی خەڵکی بێ‌تاوان .بەاڵم ئەوەی کە جێگای سەرنجە جوواڵنەوە مەدەنیانەکانی کوردستان ،هەتا دێ شکڵ و ستایلی مەدەنیانەتر بە خۆیەوە دەگرێ و ئەمەش دەسەاڵتی بۆ دەمکوت و سه‌رکوتکردنی خەڵکی تا ڕاده‌یه‌ک به‌پارێز کردوه. ئەوەکە دەسەاڵت هەمووکات بە توندوتیژییەوە لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان مامەڵە دەکا ،دەگرێتەوە بۆ ئەوەی کە ئێستاشی لەگەڵ بێ «ناوەند»، متمانەی بە خەڵکی کورد نیە و بەرانبەر بە هەر ڕووداوێک لە پارێزگا و شارەکانی کوردستان هەر زوو لە شوێنە ئەمنیەتییەکانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکا و ،ئەمە بۆ خۆی کەمایسییەکە کە حەسەن ڕووحانی بە جورێک لە بیرەوەرییەکانی خۆی لە کاتێکدا کە سەرۆکی
شوڕای بااڵی ئەمنیەتی میللی بووە ئاماژەی داوه‌تێ و بە «الوازی بڕیاردانی» بەرپرسانی لە قەڵەمداوە ،کە ڕووداوە چووکەکانیش لەنێو بەرپرساندا ترس و نیگەرانیی خوڵقاندوه. بە لەبەرچاو گرتنی ئەو بۆچوونەی ڕووحانی کە ئێستا سەرۆککۆمارە و ،خۆی و دەوڵەتەکەی بەرانبەر بە دۆخی سیاسی و ئابووریی ئێران و کوردستان بەرپرسیارن، بە ئاسانی تێ دەگەین کە لە یەکەم چرکەی هاتنە سەرشەقامی خەڵکی شارە سنوورییەکان ،ناوەندە ئەمنیەتییهکان لە ئامادەباشیدان و هێنانی ماشێنی تایبەت بە سەرکوت و دژە شۆڕش و موڵدانی هێزێکی زۆر و پچڕاندنی هێڵی ئینتێرنێت نیشان لەوەیە کە ویست و خواستی مەدەنیانەش لە کوردستان ،مەترسیە بۆ سەر سیستەمێک ک ه وا خۆیشی لە مەشرووعیەتی خۆی گومانی هەیە .بەاڵم هەڵسوکەوتی مەدەنیانەی خەڵک، دەسەاڵتی ناچار کردوە کە وردتر سەرنجی ئەو دۆخە بدا و دەیهەوێ دوو مەبەست بپێکێ: یەکەم؛ بۆ ئەوە نەبێتە نەریت کە خەڵک بە کۆبوونەوە داواکارییەکانیان به‌ره‌وڕووی دەسەاڵت بکەنەوە ،بەرپرسان لە یەکەم ڕۆژەکاندا هەوڵیان دا بە وادە و بەڵێنی کۆتایی بەو ناڕەزایەتییانە بهێنن ،بەاڵم خەڵک ئەمجارە بڕوایان نەکرد و مانەوە لە سەر شەقام. دوو؛ دەسەاڵت دەیهەوێ کەم تێچووترین ڕێگ ه هەڵبژێرێ ،بەتایبەتی کە یەکێک لە دواکانی خەڵکی بانە ب ه ڕاشکاوی دەست لەکارکشانەوەی فەرمانداری ئەوشارەیه، ئه‌ویش ل ه کاتێکدا ک ه فەرماندار نوێنەری سیاسیی نیزامە و ،لە دەیان فیلتر تێپەڕێوە و ملدانی دەسەاڵت بەو داواکارییە شکستێکی گەورەیە؛ هەر بۆیە بەدوای ڕێگەچارێەک دەگەڕێ. خاڵێکی بەرچاوی دیکه‌ی ئەم مانگرتنانە هەڵکردن و هەڵگرتنی هێما و سیمبول ه مەدەنییەکانە ک ه ئاستی وشیاری و شارستانیەتی کورد دەگەیه‌نێ .ڕاخستنی سفرەی بەتاڵ لە سەرشەقام و نووسینی دروشم و تراکته‌کان باس لەوە دەکەن کە خەڵکی ناڕازیی کورد ،تەنیا بە دوای مافەکانی خۆیانن و هەربۆیەش هەوڵی ژیرانەی بۆ ئەدەن. خاڵێکی دیکەی ئەم مانگرتنانە کە دیسان کوردستان لەو بارەوە پێشەنگە ئەوەیە، کە کاتێک لە ئاستی ئێران ناڕەزایەتیەک بەڕێوە دەچێ هەر ئەو چینە دەگرێتەوە ک ه مانیان گرتووە .بۆ نموونە ناڕەزایەتیی مامۆستایان یا ناڕەزایەتیی کەسانی خانەنشینکراو ،هەربۆیە دەسەاڵت زوو و بە ئاسانی کۆنترۆڵی دەکا ،بەاڵم ئەگەر لە ناڕەزایەتیی مامۆستایان یا کرێکاران چین و توێژەکانی دیکەش پشتیوانیان بکردبا، بێگومانئەگەری سەرکەوتنی زیاتری دەبوو؛ بەاڵم ئەوەی لە بانە دەبیندرێ پاڵپشتیی چین و توێژەکانی دیکەیە .پشتیوانیی کاسبکاران و دووکانداران ،هاتنە سەرشەقامی کەسایەتییە ئاینییەکان و دڵگەرمی و ئاگایی بەخشین
عەلی لەیالخ
بەخەڵکی مانگرتوو ،ڕچەشکاندنێکی تازەیە کە تەنیا سووچی مزگەوتەکان نەبێتە شوێنی مەوعیزە و نزا کردن ،بەڵکوو شەقامیش پێویستە. بۆ خزمەت بە خەڵکی خودا هەروەها ئەگەر هونەرمەندی وێنەهەڵگری شاری بانە ڕایدەگەیهنێ هەتا دۆخی شارەکەم ئەهوەن نەبێتەوە «من پیشانگای وێنەکانم هەڵدەوەشێنمەوە» ،یان ئه‌گه‌ر پزیشکێک دێ ده‌ڵێ به‌هۆی گرانی و بێ‌کاری هه‌تا ڕه‌وینه‌وه‌ی دۆخه‌ک ه ئاماده‌ی ه به‌خۆڕایی نه‌خۆشه‌کانی ببینێ؛ ئەمانه‌ش دیسانەکە دەسکەوتێکی دیکەن لە ڕەفتاری مەدەنییانە و ژیرانەی خەڵکی کورد. بەسەرنجدان بە ڕەفتاری خەڵکی ناڕازی لە ماوەی ئەم ١٩ڕۆژە ،دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ئەم مانگرتنانە لە جۆری خۆیدا بێوێنە و ئامانجدارترین مانگرتن بووە و هاوهەڵوێستی و یەکڕیزیی مانگرتووان ،باس لە هەودای نادیاری ڕێکخستنەکان دەکا کە بۆ لێ وردبوونەوەش دەبێ. لەالیەکی دیکەش دەسەاڵت بە هاتنە سەرشەقامی خەڵک و دەنگدانەوەی میدیاییەکانی لەگەڵ ئەم بابەتە ڕووبەروو کردووه‌تەوە کە هەبوونی هەاڵواردن و الوازیی ئابووری لە ناوچە پەرواێزخراوەکان و وەکوو کوردستان ناتوانێ ئینکار بکا و هەر بەوشێوە کە لە ئینکارکردنی
ئەوەی لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی دووکانداران و کاسبکارانی کورد گرینگە ،خودی حەرەکەتەکە و بەردەوامبوونی گرینگتر و مانادارترە هەتا ئەنجامەکان و تەنانەت داواکارییەکانیش ،چونکە کۆماری ئیسالمی هێشتا تەزووی مانگرتنەکانی مانگی بەفرانباری ٩٦ی لە جەستە دایه پرسی کورد شکستی هێناوە و بێگومان دانانی کۆشکی دەسەاڵت لەسەر وادە و بەڵێنی و درۆ و چەواشەکاریی ،درەنگ یا زوو هەرەس دەهینێ. خاڵێکی ئێگجار گرینگ کە بێگومان دەسەاڵتیش بیری لێکردووهتەوە ئەوەیە کە بەرەبەرە خەڵک فێری هاتنی سەرشەقام بوون و ،ترسیان لە کۆبوونەوە و دەربڕینی نارەزایەتی شکاوە، ئەویش لە سیستەمێکدا ک ه هەرچەشنە گردبوونەوە بە نایاسایی دەزانێ و هەرچەشنە ئیعتراز دەبێ لە الیەن ناوەند و دەسەاڵتەوە ئاراستە کرا بێ. هەربۆیە سەرەڕای ئەوەی لە ڕاگەیاندنە حکوومییەکان بێدەنگییان لێی کردوە ،بەاڵم لە هاتووچۆی و جموجۆڵی بەرپرسان بۆ بانە و هەروەها سەردانی وەڤدێکی پلەبەرزی بازرگانی لە باشووری کوردستان ،ئاماژ ه بۆ «شپڕێویی بریاردان»ی دەسەاڵت لەو پێوەندییە دایە، چون دەترسێ ئەمە ببێتە سەرەتایەک بۆ داواکاریی زیاتر و جیاوازتر .هەر بۆیە کوردستان پێشەنگە و بانەش براوەیە تا ئێستا.
ژماره٧٢٥ :
9
١٥ی بانەمەڕی ٥ _ ١٣٩٧ی مای ٢٠١٨
ڕیاڵی ئێران لە دەالقەی جیاوازیی نرخی دراو بە فەرمی و لە بازاڕی ئازاد‌دا
فۆربز _ ستیڤ ئێچ هانک و :کەماڵ حەسەنپوور ئابووریی کۆماری ئیسالمیی ئێران ب ــەرەوڕووی گیروگرفتی نێوخۆیی الوازکەر بۆتەوە .گەلێک تۆوی دژی بازاڕ لە الیەن دوایین پاشا چێندران .ئەم تۆوانە بە باشی ئاگاداری‌یان لێکراوە و لە الیەن ڕێژیمی ئایینی ئێستای ئێران گەلێک زیاد کراون .ئەگەر ئەم گیروگرفتە ئابوورییە خۆجێیانە بەس نەبوون ،بەرزەفڕییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئــێــران بۆتە هــۆی سەپاندنی ئابلۆقەی ئابووری لە الیەن دوژمنە دەرەکییەکانیەوە. تــێــکــەاڵوێــک لــە ئــابــووریــیــەکــی الواز و نــاســک ،و ئابلۆقەی وەڕەزکەر ،دەبنە هۆی گەردەلوولێکی تەواو. ئــەم گــەردەلــوولــە دەبێتە هــۆی بەدبەختییەکی زۆر. بۆ ئــەوەی کە بە خێرایی بزانم ڕێــژەی بەدبەختی لە ئێران چەندە ،لیستەی ڕێژەی بەدبەختیی سااڵنەی هانکم دروســت کــرد .لیستەکەی من کۆی بێکاریی، هــەاڵوســان و ڕێــژەی قــەرزدانــی بانکەکانم حیساب کرد و ئاڵوگۆڕ لە ڕێژەی داهاتی ناخالسی نەتەوەیی بۆ هەرکام لە دانیشتووانم لێی کەم کــردەوە .ئەگەر ڕێژەی سێ شتی یەکەم لە سەرێ بێ ئەوە «خراپە» و خەڵک بەدبەختتر دەکــا .شتی « باشیشی» تێدا وەک ڕێــژەی داهــاتــی ناخالسی نــەتــەوەیــی ،کە شتە «خراپ»ـەکانم لێی کەم کردۆتەوە .هەرچی واڵتێک پلەی ســەرووتــر لــە لیستەی بەدبەختیدا وەدەســت بێنی ،بەو مانایەیە کە پلەی «بەدبەختی» لەسەرترە. لە مانگی مای ٢٠١٧دا لیستەی بەدبەختی ٩٨واڵتی لە خۆ دەگرت .بەدبەختترین واڵت ڤێنێزوئێال بوو و بەدوایدا سووریە ،برازیل ،ئارژانتین ،میسر ،نیجێرییە، ئەفریقای باشوور ،بۆسنی و هەرەزێگۆوین ،ئوکراین، سائۆتۆمێ و پرینسیپ .دوای ئەوانە ئێران لە پلەی ی ــازدە یەکێک لــە بەدبەختترین واڵتــەکــانــی جیهانە. یــەکــێــک ل ــە ڕێــگــاکــانــی پــلــەی گـــەرمـــای بــەدەنــی نەخۆشێک ،وەک ئێران ،بەشێوەی زیندوو ئەوەیە کە چاو لە نرخی بازاڕی ڕەشی (واتە بازاڕی ئازاد) ڕیــالــی ئــێــران بــەرامــبــەر بــە دۆالری ئامریکا بکەین (ڕیـــــاڵ/دۆالر) .دیــاگــرامــی ژێـــرەوە پــرۆســەی نرخی فەرمی و بــازاڕی ئــازادی ڕیـــال/دۆالر نیشان دەدا:
هەرەسهێنانی ئــەم دوایــیــانــەی نرخی ڕیــاڵ لە مەترسی دڕاندنی ڕێککەوتننامەی بەرجام لەالیەن سەرۆک کۆمار ترامپەوە ،کە ڕێگا بۆ سەپاندنی وەجبەی دووهەم و سێهەمی ئابلۆقە دژی ئێران خــۆش دەکــا ،ســەرچــاوەی گــرت .ئەمە هــەزاران ئێرانیی ن ــاردە شەقامی فــیــردەوســی لــە تــاران، کە پڕە لە دووکانی ئاڵووێری پــارە .ئەوە لەوێ بوو کە ئــەوان ڕیاڵەکانیان بە دۆالر گۆڕییەوە. بە کەڵکوەرگرتن لە نرخی گۆڕینەوەی ڕیاڵ/ دۆالر ،کە نوێنەرایەتیی گرینگ‌ترین نرخ لە ئێران دەکــا ،من توانیومە ڕێــژەی هەاڵوسانی نــرخ لە ئێران حیساب بکەم .بێگومان نرخی گۆڕینەوە لە بــازاڕی ئــازاد دەتونێ بە شێوەیەکی جێگای مــەتــمــانــە بــۆ حیسابکردنی دروســتــیــی ڕێ ــژەی هـــەاڵوســـان ل ــە ســـەرانـــســـەری ئ ــێ ــران کەڵکی لــێــوەرگــیــرێ .دیــاگــرامــی ژێـــرەوە دەریــدەخــا کە ڕێژەی هەاڵوسانی سااڵنەی نرخ لە ئێران چۆن تا ،٥٣،٨%بە هەرەسهێنانی نرخی ڕیاڵ لە بەرامبەر دۆالری ویالیەتە یەکگرتووەکاندا چۆتە سەر.
ئەگەر ئێمە بە کەڵکوەرگرتن لە چوونە سەری ڕێژەی هەاڵوسانی سااڵنەی نرخ بۆ ٥٣،٨%لیستەی نوێی بەدبەختی حیساب بکەین ،ئەوا تەنیان دوو واڵت لە ئیران بەدبەختترن :ڤێنێزوئێال و سووریە. ڕەهــەنــدێــکــی بەکەڵکی دیــکــەی ئەندازەگرتنی گەرمای ئێران بە شێوەی ڕۆژانە ( ئەگەر نەڵێین خــولــەک بــە خــولــەک) ئــەوەیــە کــە دەســکــەوتــی گــۆڕیــنــەوەی پـــارە لــە بــــازاڕی ئــــازاد حیساب بــکــەیــن .فــۆرمــولــی دەس ــک ــەوت ــی گــۆڕیــنــەوەی
ڕۆناڵد و دۆناڵد
بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسه‌تی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌نگ ه پێكگرتنی سه‌ركۆماری ئێستای ئه‌مریكا دۆناڵد تڕا‌مپ ،له‌گه‌ڵ ڕۆناڵد ڕێیگه‌ن ()١٩٨٨-١٩٨١ سه‌ركۆماری به‌رێی ئه‌م واڵت ه بتوانێ به باشی یارمه‌تیده‌ر بێ .ل ه ڕواڵه‌تدا ئه‌م دووانه ده‌كرێ بڵێین كۆماریخواز و ل ه هه‌مان كاتیش‌دا كۆنسێرڤاتیون، به‌اڵم جیاوازیی زۆر بنه‌ڕه‌تیان لەگەڵ یەکتر هه‌یه. سیاسه‌تی ڕۆناڵد ڕێیگه‌ن ئه‌و ه بوو كه له نێوخۆ، گرژی و چالێنجهكان كه‌م كاته‌و ه و له ده‌ره‌وه‌ش هێژمۆنیی ئه‌م واڵت ه به‌سه‌ر جیهاندا بسه‌پێنێ .بۆ وێن ه له‌هه‌مبه‌ر دیارده یان به ته‌عبیری ئه‌مڕۆیی ،قه‌یرانی كۆچبه‌ری و په‌نابه‌ری ك ه خه‌ڵكانێكی زۆری ئه‌وان سه‌رده‌مان به شێوه‌ی نایاسایی له ئه‌مه‌ریكا بوون، ئیزنی مانه‌وه‌ی پێدان و به‌م جۆره چه‌شنێ یه‌كیەتیی نێوخۆیی له نێو چین و توێژ ه جۆربه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگەی ئه‌مریكادا ساز كرد .ل ه الیه‌كی دیکەوە لەبارەی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ،توانی هێژمۆنیی خۆی له دنیای دوو جه‌مسه‌ریی ئه‌و كاتدا به‌سه‌ر جیهاندا بسه‌پێنێ .كاتێ ڕووی ل ه میخائیل گۆرباچۆف ،دوایین سه‌ركۆماری یەکیەتیی سۆڤییه‌تی پێشوو كرد و گوتی: «ئه‌م دیوار ه بێنه‌خوار» .ئه‌م ڕسته‌ی ه شابه‌یتی غه‌زه‌لی وتاره به‌ناوبانگه‌كه‌ی ڕۆناڵد ڕێیگه‌ن بوو كه ل ه ١٢ی جوونی ١٩٨٧ل ه بێرلینی ڕۆژاوا كردی و داوای كرد
ك ه گۆرباچۆف ده‌وری مێژوویی خۆی بۆ ڕووخاندنی ئه‌م دیوار ه بگێڕێ ك ه له ساڵی ١٩٦١هو ه بێرلینی كردبوو ب ه دوو له‌ت. ئه‌م دوو نموونه‌یه‌م بۆی ه باس كرد تا له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تڕا‌مپ گرێی بده‌م .دۆناڵد تڕا‌مپ ئه‌گه‌رچی وه‌ك ڕۆناڵد ڕێیگه‌ن ،ل ه دنیای سیاسه‌ته‌و ه نه‌هاتۆت ه نێو كۆشكی سپی _ڕێیگه‌ن ئه‌كته‌رێكی هالیڤوود بوو و تڕامپیش ل ه دنیای بیزنێسهو ه و وه‌ك شۆمه‌ن هات ه نێو كۆشكی سپی_ بەاڵم وه‌ك باسم كرد هه‌ردووك كۆماریخواز و كۆنسێرڤاتیون جیاوازه. ڕوانینیان شێو ه به‌اڵم كۆچبه‌ران، قه‌یرانی له‌هه‌مبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی تڕا‌مپ ویشك و ته‌ڕی ب ه یه‌كه‌و ه سووتاندوو ه و یاسای travel banو ته‌نانه‌ت سازكردنی دیوارێكی گه‌ور ه و دوور و درێژ ل ه سنووری نێوان ئه‌مریكا و مێكزیك نموونه‌یه‌كن ل ه سیاسه‌تی هه‌اڵواردن و بردنه ژێر پرسیاری دێموكراسی و فره‌چه‌شنه‌ی ( )diversityئه‌م واڵت ه و ل ه هه‌مان كاتیش‌دا له‌ژێڕ پێنانی چه‌مكێك ب ه ناوی داڵد ه و په‌ناده‌ری ،ك ه ل ه شه‌ڕی نێوخۆی ئه‌م واڵت ه به‌تایبه‌تی ل ه شه‌ڕی ساوانا ل ه ساڵی ١٨٦٤ڕا ئه‌م پهنادهریی ه ببوو ب ه بایەخێكی كۆمه‌اڵیه‌تی_ سیاسی ل ه ئه‌مریكا. لەبارەی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش ،ئه‌مریكا نهیتوانیو ه ئه‌م ده‌ور ه مێژووییه‌ی خۆی ل ه ئاست زلهێزه‌كان بگێڕێ و ئه‌وه‌ی تا ئێستا دیتراو ه زیاتر ل ه ئاستی قسهدابووه ،چ ل ه ئاست ڕووسیە و چین و چ ل ه ئاست هاوپه‌یمان ه ئه‌ورووپییه‌كانی. ل ه ئاست ناوچه‌ی پڕشهڕوشۆڕی ڕۆژهه‌اڵتی ناوین و ب ه تایبه‌تی ده‌وری ئێرانیش تا مانگی مه‌ی ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین بزانین ئایا ئاخۆ تڕا‌مپ به‌ڵێنه‌كانی ده‌بات ه سه‌ر یان نا؟ لێره‌دا پرسیارێكی سه‌ره‌كی ب ه تۆخی خۆی ده‌رده‌خا ب ه پێكگرتنی ئه‌م دوو نموونه‌ی باسم كرد ل ه سه‌رده‌می ڕۆناڵد ڕێیگه‌ن و سه‌رده‌می دۆناڵد تڕا‌مپ ،ئایا به‌ڕاستی سیاسه‌تی كۆماریخواز ه كۆنسێرڤاتیوهكان ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه؟ ئایا ئه‌وان نایانه‌وێ چیدیکە ده‌ور ه مێژووییه‌كه‌ی
پــارە لە ب ــازاڕی ئــازاد ( )BMPبــەم شێوەیە:
دەسکەوتی ٣٤،٥%گۆڕینەوەی پارە لە بازاڕی ئ ــازاد بــەو مانایەیە کــە ئێرانییەکان ئــامــادەن نزیکەی ٣٥%پارەی زیادی بۆ دۆالری ئامریکایی لــە بــــازاڕی ئـــازاد ب ــدەن ئــەگــەر ئـــەوان هێندە شانسیان هەبێ (هێندە ئیمتیازیان هەبێ) کە بتوانن دۆالر بە نرخی فەرمیی دەوڵەتی وەرگرن. بۆ نیشاندانی وێنەیەکی تەکمیلتر لە دەسکەوتی گۆڕینەوەی پارە لە بــازاڕی ئــازاد ،دیاگرامێکم لەو ڕێژەیە لە ماوەی سەرۆککۆماریی حەسەن ڕووحــانــیــدا کێشاوەتەوە .هــەر وەک دەبینین، هەڵکشانی ئەم دواییانە بەستراوەتەوە بە هێرشی سەرۆک کۆمار ترامپ بۆ سەر ڕێککەوتننامەی بەرجام ،کە بە ئاشکرا جەماوەری ئێرانیی ترساند.
بــۆ ئــــەوەی کــە بــــەدواداچــــوون بــۆ شــێــوەی ه ــەڵ ــس ــوک ــەوت ــی ئــێــرانــیــیــان بـــەرامـــبـــەر بە ئــاڵــوگــۆرەکــانــی ڕۆژانــــەدا بکەین ،هیچ شتێک باشتر لە پێوانی دەسکەوتی نرخی ڕیاڵ/دۆالر لــە بـــازاڕی ئ ــازاد نییە .بــە کــورتــی ،لــە جیاتی شــەیــدای گشت لــێــدوانــی «مــیــدیــاکــاران» بن، ئێرانییەکان دەبێ بەدواداچوون بۆ دەسکەوتی نــرخــی ڕیــــــاڵ/دۆالر لــە بــــازاڕی ئـ ــازاد بــکــەن.
كامڕان باڵنوور خۆیان له‌هه‌مبه‌ر دنیا بگێڕن؟ هه‌رچه‌ند حهولهكانی تڕا‌مپ سه‌باره‌ت ب ه كۆرەی باكوور له‌م دواییانه‌دا جێگه‌ی ئاماژ ه پێكردنه. سه‌باره‌ت ب ه نێوخۆش ،ئه‌وه ك ه تا چ ڕاده‌یه‌ك خه‌ڵكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كۆنسێرڤاتیوهكان هاوڕان ،ڕه‌نگ ه هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی نوڤامبری ل ه ئه‌مریكا كۆنگرێسی ئه‌مساڵدا واڵمی ئه‌م پرسیار ه بداته‌وه. دۆناڵد تڕا‌مپ زۆر جاران حه‌ول ده‌دا له‌گه‌ڵ ڕۆناڵد ڕێیگه‌ن موقایس ه بكرێ ،چون ل ه ڕاستیدا ڕێیگه‌ن وه‌ك ٤٠ه‌مین سه‌ركۆماری ئه‌مریكا، سه‌ركۆمارێكی زۆر تایبه‌ت ه بۆ كۆماریخوازه‌كان و بگر ه دێموكراتهكانیش ڕێزی زۆر تایبه‌تی بۆ داده‌نێن .ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ خه‌ڵكی ئه‌مریكا باسی سیاسه‌تی ئابووریی ڕۆناڵد ڕێیگه‌ن ده‌كه‌ن كه ب ه Reaganomicsناسراوه ،سیاسه‌تێك ك ه بوو ب ه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی باج ( )Taxو باشتربوونی دۆخی گوزه‌رانی خه‌ڵك و گه‌شه‌ی ئابووریی واڵت .چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر تڕا‌مپ ل ه تویتێكدا نووسیبووی« :ل ه ڕۆژی یه‌كه‌می هاتن ه سه‌ر كارم به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌واڵی درۆ و كتێبی درۆ به‌روه‌ڕوو بووم ،ڕۆناڵد ڕێیگهنیش له‌گه‌ڵ ئه‌م گرفتان ه ڕووبه‌ڕوو بوو ،به‌اڵم ب ه باشی ل ه عۆده‌یان هاته‌ده‌ر و منیش ده‌توانم». به‌اڵم گه‌لۆ «ڕۆناڵد»ێك ك ه دیواری بێرلین ده‌ڕووخێنێ و «دۆناڵد»ێك ك ه دیواری مێكزیك ساز ده‌كا ،ده‌كرێ بێن ه تای ته‌رازوویه‌كه‌وه؟ ڕه‌نگ ه بۆ واڵمی ئه‌م پرسیار بڕێك زوو بێ و با مێژوو ل ه داهاتوودا قه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر ٤٠و ٤٥بكا.
مەال ڕەحیم وێردی
عادڵ مەحموودی
ئێوە بە ڕۆیشتنتان ڕێگایەکتان دیاری کرد و ئێستاش کاروانی هەزاران ڕۆڵەتان پێیدا دەڕوا .خوێن و تەمەنی الوەتی و ئاوازی غەریبی بەرەو پشووگەی ئازادی دە ئاژوێن و ئازادییان وەک مەرگی خۆیان لێ دیارە و ئازادیشیان ڕۆحی ئێوەی پێ شاد دەبێ .سروودی ئێستا سروودی ژیانەوە و ویردی هەستەکانی ئێمەیە کە چریکەی پڕ لە مانا و ژیان و هیوا بە دواڕۆژێکی ڕوونتر لە النە بەجێماوەکەتاندا دەچڕێ. لەساڵی ١٢٨٦ی هەتاوی لە گوندی نجنێی خوارووی ناوچەی مەیدانانی بانە لە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمانپەروەر منداڵێک پێی نایە ژیانەوە و چاوی بۆ ژیان کردەوە. ناویان نا ڕەحیم ،ڕەحیم کوڕی کاک مەال نەسروڵاڵی ویردی ،ناسراو بە میرزا ئەحمەد. ڕەحیم لەبەر ئەوەی کە لە بنەماڵەیەکی ئایینی‌دا لە دایک ببوو ،هەر بەمنداڵی پــەرتــووکــە سەرەتاییەکانی ئەو دەمــی فەقێیەتیی پێ خوێندرا و دوای تەمەنی ٩-٨ساڵی بەفەرمی ن ــرای ــە بـــەر خــوێــنــدن و چ ــووە حــوجــرەی فــەقــێــیــانــەوە و وەک هەموو فەقێ و مامۆستایانی ئەو کات پەرەوازەی شار و گوندەکانی کوردستان بوو بە دوای فێربوونی زانست‌دا ،حوجرە و مزگەوتەکانی ئ ــەو دەم تــەنــیــا قوتابخانەیەک بۆ فێربوونی زانستی خواناسی و ئەدەبیاتی عــەرەبــی نــەبــوون، ب ــەڵ ــک ــوو مـــەکـــۆی شـــــۆڕش و نیشتمانپەروەری و النەی ڕێبەرە سەربەرزەکانی گەلی کورد بوون؛ هەر لەبەر ئەوەش بوو کە چین و توێژەکانی کۆمەڵگە مامۆستایانی ئایینیان بــە گــیــان و دڵ خۆش دەویست و لە خزمەتیاندا بوون. فەقێ ڕەحیمیش یەکێک بوو لە قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە و هەر لە سەرەتای چوونی بۆ ئەو قوتابخانەیە ،بە هەستی نیشتمانپەروەری گۆش کرا و هاوکات لەگەڵ بڕینی پلە زانستییەکاندا بیری نەتەوەییشی گەشەی دەکرد و دەپشکووت. مەال ڕەحیم کاتێ کە چاوی کــردەوە لە چوار دەوری خۆی گەلێکی هەژار و چــەوســاوەی بە چاو ئەنگاوت کە لە الیەکەوە لە ژێر ستەمی نەتەوایەتی ڕێژێمی پاشایەتیدا دە چەوسێتەوە و لــە الیــەکــی دیــکــەشــەوە لــە ژێــر بــاری زوڵ ــم و زۆریـــی چــەوســانــەوەی ئــاغــا و دەرەبــەگــەکــانــدا چەمیوە و پــرزەی لێ بــڕاوە .ئەوەشی لێ ڕوون بوو کە ڕزگــار بــوون لە ستەم و چەوسانەوە بە بێ خەبات و خــۆڕاگــری و قوربانی دان سەر ناگرێ بــەاڵم خەبات بە چ شێوەیەک و لە کــام ڕێگەوە و بە چ بوارێک‌دا؟ ئــەوە و زۆر مەبەستی دی، ڕیزە پرسیارێک بوون کە مێشکی مەال ڕەحیمیان بە خۆوە سەرقاڵ کردبوو. سەرئەنجام ســەرچــاوەی واڵمــی ئــەو هــەمــوو پــرســیــارانــەی بــۆ خەباتێکی یەکگرتوو بە دژی چەوسێنەران لە بەرنامە و ڕێــبــازی حیزبی دیموکرات‌دا بــەدی کــرد و لــە ساڵی ١٣٢٧هــەتــاویــدا بــە ڕەســمــی پێوەندیی تەشکیالتیی لەگەڵ ئەو حیزبەدا دامــەزرانــد و تێکۆشانی سیاسیی خۆی دەســت پێ کرد. مامۆستا مەال ڕەحیم کاتێک پێی نایە گۆڕەپانی سیاسەتەوە ،ئاڵوگۆڕێکی سەرەکی و بەرچاوی فکری بەسەر ژیانیدا هات .لە الیەکەوە خەمی غەدرلێکراویی گەلەکەی و ئەو ستەم و ناهەقیانەی لەالیەن دەرەبەگەکانی ناوچە و ساواکی شاوە دەرهەقی ئەنجام دەدران و لەوالشەوە نەداری و هەژاریی ئەندامانی بنەماڵەکەی، بوونە هۆی ئەوەی کە لەوە زیاتر نەتوانێ درێژە بە فێربوونی زانست بدا و واز لە خوێندن بهێنێ ،کە بە درێژایی مێژووی داگیرکەرانی کوردستان سیاسەتی نەخوێنەوارکردنی کۆمەڵگەی کــوردەواریــیــان بــەم شێوەیە داوە و دەدەن. مەال ڕەحیم پێش ئەوەی کە ئیجازە و بڕوانامەی مەالیەتی وەرگرێ واز لە خوێندن دێنێ و ئەرکی مامۆستایی بەجێ دەگەیێنێ لە چەند گوندێکدا ،بۆ نموونە نجنێی سەروو ،مەریجەالن ،دۆڵەرزن و سیوچ .مامۆستا هاوکات لەگەڵ ئەرکە مەالیەتییەکەی ئەرکی خۆیشی ڕادەپەڕاند و وەکوو کادێرێکی شارەزا و تێگەییشتوو و پێگەییشتووی حیزبی دیموکرات سیاسەتەکانی حیزبی بە زمانێکی سادە و ساکار بۆ گەلە ستەملێکراوەکەی شی دەکردەوە و جینایەت و پێشێلکاریەکانی ڕێژێمی شای لە قاو دەدان و ڕێگای ڕزگاریی گەلەکەی بۆ دەستنیشان دەکردن. مامۆستا هەتا ئەوکاتەی کە لەساڵی ١٣٣٨ســـاواک شوێنپێی تێکۆشەرانی دێموکراتی هەڵگرت و زۆری لێ دەستگیر و ڕەوانــەی بەندیخانەکانی کردن، وەکــو کادێرێکی بە توانا لە نێو گەلەکەیدا ژیــا و ئەرکەکانی بە ئەوپەڕی لێهاتوویی و دڵسۆزییەوە بەجێ گەیاندن .لەو سەردەمدا مامۆستاش وەکوو تێکۆشەرێکی بــەرچــاو کەوتە ژێــر چاوەدێرییەوە و بــواری حــەوانــەوەی لێ بەرتەسک کرایەوە و دواتر بەناچاری زێدەکەی خۆیی بەجێهێشت و پەڕیوەی بــاشــووری کــوردســتــان بــوو ،بــەاڵم ئــاوارەیــی و دەرب ــەدەری ــش لــە تێکۆشان بــۆ ئامانجە بــەرزەکــانــی ســارد نــەکــردەوە و ورەی دانــەبــەزانــد ،بەڵکوو ئەم تەنگوچەڵەمانە مامۆستایان مکووڕتر کرد لەسەر کاری زیاتر و چاالکتر بوونی. مامۆستا مەال ڕەحیم ،لەگەڵ ئەوەی کە مامۆستایەکی تێگەیشتوو لە باری ئایینییەوە بوو ،شارەزایەکی کەموێنەی ئەدەبیاتی کوردی و فارسیش بوو ،هەر بۆیە بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین کە لەو سەردەمەدا یەکێک لە ئاگاترین ڕووناکبیرانی کورد بوو لە باری بابەتە نەتەوەییەکانەوە .هەروەها لە هۆنینی شێعری نەتەواتیشدا خاوەن هەستێکی ناسک بوو ،بەاڵم بەداخەوە هۆنراوەکانی یان بە گشتی تێدا چوون یان لەالی هەر کەسێک بن دەستیان بەسەردا گیراوە و بێ سەروشوێن کراون. مامۆستا یەکێک لــەو کــادێــرە زانــا و بــەوەجــانــەی حیزب بــوو کە بە هۆی لــێــوەشــاوەیــی و ســەرکــەوتــنــی بــەرچــاوی لــە ئــەرکــە پــێــســپــێــردراوەکــانــدا ،لە کۆنگرەی دووهــەمــی حیزب‌دا متمانەی بەشدارانی بۆ خــۆی مسۆگەر کــرد و بە ئەندامی کومێتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و ئەرکی قورستری پێ سپێردرا. مامۆستا گەورەترین ئاواتی سەرکەوتنی بزووتنەوەی نەتەوەیی دیموکراتیکی گەلەکەی و ڕزگار بوونی ستەم و چەوسانەوە بوو ،بەاڵم بەداخەوە ئەو ڕۆژەی بەچاوی خۆی نەدی و لە ئاکامدا لە ساڵی ١٣٤٦ی هەتاوی بە دەستی خەیانەت لە گوندی تەوێڵە شەهید کرا و چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانی حیزب و گەلەوە. ڕۆحی شاد.
ژماره٧٢٥:
10
١٥ی بانەمەڕی ٥ _ ١٣٩٧ی مای ٢٠١٨
«دارتوو»
برایم چووکەڵی
ئەفسانەی حەماسە و خۆڕاگریی پێشمەرگە
ن لــە شـــــــهڕی قــــارهمــــانــــانــــهی هــــێــــزی پـــێـــشـــمـــهرگـــهی کــــوردســــتــــا نــــاوچــــەی هــــەوشــــار لـــ ه 30ی رێـــبـــهنـــدانـــی ســـاڵـــی 1362ی هـــهتـــاوی بــــوو بـــە حــەمــاســە و ن ــووس ــی ــن ــەوەی داســتــانــێــکــی دی لـــە خـــۆڕاگـــری. کــۆمــاری ئیسالمی بـه چاالکیی هێزی پێشمەرگە لــە نــاوچــەی هەوشار تابڵێی حەسساس بــوو .ئــەم ناوچەیە هـه‌م ل ه بــواری جوغڕافیاییه‌وه ،واتە هاوسنووریی لەگەڵ پارێزگاکانی زه‌نجان ،ئه‌رده‌بیل و سنه لەالیەک و ،هەروەها بــوون و تێکەڵیی پێکهاته‌کانی دوو نه‌ته‌وه‌ی کــورد و ئــازهری لەو ناوچەیە لەالیەکیترەوە؛ ببووە هۆی ئــەوەی کە ڕێژیم گرینگی تایبه‌تی به‌و ناوچه‌ی ه بــدا .ئەم ناوچەیە هەم له بــواری ئابوورییه‌وه «ئــاژەڵــداری و کشتوکاڵ» و هەمیش کانگاکانی زێر و مس و قوڕقوشم بایەخێکی یەکجار زۆری هەیە. ناوچه‌ی هه‌وشار له دوو شاری تکاب و ساینقهاڵ و ،زیاد ل ه 300گوندی گه‌ور ه پێک دێ و لە سەردەمی کۆمارەوە بە هەست و جۆش و خرۆشە بەشدارییان لە شۆڕش و بزووتنەوەی نەتەوەییدا کردوە .کاتێک دوای ڕووخانی رێژیمی شا ڕێکخراوه‌کانی حیزبی ل ه کوردستان دامه‌زران ،لە سه‌ره‌تادا له ناوچه‌کانی دیکه‌و ه پێشمه‌رگ ه ڕوویان لهههوشار کرد ،به‌اڵم هەوشار پاش ماوه‌یه‌ک هێز و کۆمیته‌ی خۆی دامه‌زراند و هێزی قاره‌مانی هه‌وشار ل ه ماوه‌ی 4ساڵدا ،زۆر زوو گوڵی کرد و له زۆر به‌ربه‌ره‌کانی قاره‌مانان ه دژی هێزەکانی رێژیم فیداکاری نواند. ل ه مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی 1361کاتێک ناوچه‌ی هه‌وشار گیرایه‌وه ،حیزب ی به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌رده‌شت نارد و ساڵی به‌شێکی زۆر له پێشمه‌رگەکانی ئه‌وێ دواتر هێزی هەوشار گەڕایەوە ناوچەی خۆیان و لە ماوەیەکی کەمدا و بە چەند عەمەلیاتی سەرکەوتووانە لە پارێزگای زەنجان خەویان لە چاوی دوژمن زڕاند و ناوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان لە هەموو ناوچەدا خستەسەر زار. ڕێژیم پیالنی دەگێڕا تا قــەرەبــووی شکستە یــەکلــەدوای یەکەکانی خۆی بــکــاتــەوە و بــۆ ئــە مەبەستە ف ـهرمــانــدهرانــی سپای پــاســداران لــە هـهوشــار، لــه‌گــه‌ڵ بـ ـهرپ ــرس و فــهرم ــان ــدهزان ــی پــارێــزگــای ورمــــێ و لــه‌گــه‌ڵ سپای پارێزگاکانی هــاوســنــووری ه ـهوشــار وه‌ک زهنــجــان و سنه ،لـ ه هاتووچۆ و ڕاوێـــژدا بــوون .پاشان بڕیار درا بە هەموو ئیمکاناتی بەردەستیان لە ئاسمان و زه‌وی و ب ه هێزێکی پــوشــتــهوپـهرداخ هێرش بکه‌ن ه س ـه‌ر هێزی هه‌وشار .بڕیار ئەوە بوو کە یەک پێشـمەرگەش نابێ بە ساڵمەت دەربچێ. ڕۆژی 28ی ڕێ ــبـ ـه‌ن ــدان دوژمـــــن پـــەالمـــاری گ ــون ــدی کـــووپـــهقـــڕان ل ه 40کیلومیتریی شـــاری تیکابی دا ،بـــەاڵم لــەم ب ــەرەی ــەدا پێشمه‌رگه‌کان هێزەکانی دوژمــنــیــان تێک شکاند و ژمــاره‌ی ـه‌کــی ب ـهرچــاویــان لــێ کوشتن و کــەالکــی زۆر لــە کــوژراوەکــانــی دوژمـــن و چــەک و چــۆڵ و تەقەمەنیی شــەڕیــان کــەوتــە بــەردەســتــی پێشمەرگە و چــەنــد ماشێنیان ســووتــێــنــدران. دوانیوەڕۆی ئه‌و ڕۆژه هێزی تازەنەفەسی ڕێژیم هێرشی کردەوە سەر هێزی پێشمەرگە و ل ە ده‌ره‌وه‌ی گوندی کوپهقڕان شەڕێکی قورسی دەستەویەخە دەستی پێ کردەوە .پێشمه‌رگه‌کان بۆ ڕۆژی 29ی ڕێبه‌ندان به‌ره‌و گونده‌کانی کوروز ،قاشوخ ،کووچهتهاڵ ،دارتوو و ئاخچی داگەڕان و له‌و الشهو ه هێزه‌کانی ڕێژیم کــوژراو و برینداره‌کانیان بــه‌ره‌و شــاری تیکاب ڕاگوێست و هێزی یارمەتیدەری ڕێژیم لە بیجاڕ ،زه‌نجان ،دیوانده‌ره ،ساینقهاڵ ،میاندواو ،سه‌قز و بۆکان گەیشتنە شەڕگە تا شەڕەکە لە بەرژەوەندیی خۆیاندا تەواو بکەن. چەند دەستە لە پێشمەرگەکان ڕۆژانی 29بۆ 30ڕێبه‌ندان لە گوندی دارتوو دەبــن و رێژیم لە چــوار دەورەوە هێرشیان دەکــاتــە ســەر .بەیانیی ڕۆژی 30ی ڕێبەندان شــەڕ دەســت پێ دەکــا و پێشمەرگەکان کە له دهوروبـ ـهری ئــاوایــی سه‌نگه‌ریان گرتبوو بـ ه هــۆی فــشــاری به‌کرێگیراوان سه‌نگه‌ریان دهگهواستهوه بۆ نیو کۆاڵنه‌کان و نێو ماڵه‌کان .ئیتر پێشمه‌رگه له نێ و گوندی دار‌ت ــوو به پشتیوانیی خه‌ڵکی ئــاوایــی بــڕیــاری شــەڕی مــان و نەمانیان دا. هێزی کۆماری ئیسالمی له هه‌ر چوار الوه گه‌مارۆی پێشمه‌رگه‌یان دا .ل ه الیه‌کی دیکەشەوە بەشێکی سروشت و ژینگەی ئەو گوندە ،واتە چۆمی سارۆخ گەمارۆی گوندەکەی دابوو و وەک یارمەتیدەر و هاوکاری دوژمن دەوری دەگێڕا، بەاڵم تێکۆشه‌رانی دێموکڕات لێبڕابوون کە ناویان بە سەربەرزی بمێنێتەوە و سه‌ر بۆ دوژمن نه‌وی نەکه‌ن .بۆیه ل ه نێو ماڵه‌کان و سه‌ر بانه‌کان و کۆاڵنه‌کان و نێو مزگه‌وت و حـهوزی مزگه‌وت و سه‌رکانیی گوند سه‌نگه‌ریان گرت و سوێندیان ده‌خوارد و به‌ڵێنیان به یه‌کتر ده‌دا هەتا ئاخرین فیشه‌ک شه‌ڕ بکه‌ن. شه‌ڕ تا گه‌رمتر ده‌بوو الشهی کۆنه‌په‌رستان زیاتر ده‌که‌وت و له‌و الشهو ه ماڵ به ماڵ و کۆاڵن به کۆاڵن پێشمه‌رگه‌و پاسدار دهستەویهخ ه تێکه‌ڵ دەبوون. هه ر پێشمەرگەیەک کە شه‌هید ده‌بوو ده‌ستبه‌جێ الوێکی ئاوایی چه‌که‌که‌ی هه‌ڵ ده‌گرت و بە خستنی الشهی هێزی دوژمن تۆڵه‌ی شەهیدە قاره‌مانەکەی دەکردەوە. هه‌ر پێشمه‌رگه‌یەک الوێکی ئاوایی له‌گه‌ڵ بوو« .ئیره‌ج بروجه‌ردی» کە به ده‌یان کهالکی به‌کرێگیراوه‌کانی ڕیز کردبوو ،کاتێک یەک لە هێزەکەی دوژمن له پشته‌و ه بە خه‌نجه‌ر لێی دا و شه‌هیدی کرد ،دەسبەجێ ئەو الوەی لەگەڵی بوو تاوی دایە چەکەکەی و جەندەکی پاسدارەکەی خست و دەمودەست تۆڵەی شەهید ئیرەجی کردەوە. دوژمن بەردەوام ب ه بڵیندگۆ داوای ل ه پێشمه‌رگه‌کان ده‌کرد خۆ به‌ده‌سته‌وه بده‌ن و داوایان له خه‌ڵک ده‌کرد پێشمه‌رگه‌کانیان ڕادەست بکەن ،بەاڵم تەنیا خۆیان ماندوو دەکــرد .لە بەرەیەکی دیکەی شەڕەکەدا دەستەیەکی دیکەی هێزی هه‌وشار لەالی قه‌اڵی زێویه و گوندی قه‌ره‌ناو به‌ره‌نگاری هێزی دوژمن بوونه‌وه و زهبڕیکی کوشه‌نده‌یان لێ دان .ئەو شەڕە تا کاتژمێر 9ی شەوی خایاند و کەالکی زیاتر لە ٥٠٠کەس لە هێزەکانی ڕێژیم لە شەڕگەدا بەجێ ما، بەاڵم ئەو حەماسەیە بە خوێنی 19پێشمەرگە وەدی هات و 12پێشمه‌رگه‌ش کە بە دیل گیرابوون ،چەند مانگ دواتــر و لە گەاڵوێژی 1363دا لە تیکاب ئێعدام کران .له‌و شـه‌ڕه‌دا هەروەها چه‌ند ماڵ له گوندی دارتــوو بە تەواوی سووتان ،چه‌ند خانوویه‌ک ڕووخان و 3که‌س ل ه خه‌ڵکی ئاوایی شه‌هید بوون. له‌و بەرەنگارییەدا چه‌ند خاڵی گرینگ هه‌یه ،یه‌که‌م؛ ئازایەتی و گیانبازیی پێـشەرگە کە سەر نەوی ناکا بۆ دوژمن و بە گیانی خۆی حەماسەکان دەنووسێتەوە، دووهەم هاوکاریی خەڵک و پێشمەرگە کە هەمیشە دوژمن زراوی لێی چووە. بەسەرهاتی عەمەلیاتی دارتــوو ئــەم ڕۆژە تــەواو نەبوو .هێزی هەوشار دوای ئـــەو ڕووداوە چــەنــدیــن عـهمـهلــیــاتــی ســـهربـــهرزانـــهی دیــکــەیــان بە یــادی شەهیدانی دارتـــوو بــەڕێــوە بــرد و بـ ه رێژیمی کــۆمــاری ئیسالمییان س ـهلــمــانــد کــه هــێــزی هــ هوش ــار هــــەروا خ ــۆڕاگ ــر و لــە شــکــان نــەهــاتــووە.
کۆماری ئیسالمیی ئێران لە سەر دووڕێیانی دیکتاتۆریی زیاتر و ڕووخانی زووتردا
د .کوێستان گادانی دەنگۆی گۆڕانکاری لە شێوەی نیزامی حکومەتیی کۆماری ئیسالمی لەو ماوەیەدا زۆر باس و سەرنجی بە دوای خۆیدا هێناوە. الی کەس شاراوە نیە کە کۆماری ئیسالمی دوای راپەرینی خەڵک لە مانگی بەفرانباری ٩٦ی هەتاوی ئێستاش نەیتوانیوە دۆخەکە بەڕێنێتەوە سەردەمی پێش راپەرینە پر لە کاریگەرییەکەی سەرشەقام و لە داهاتووشدا خۆی ناگرێتەوە ،بگرە بە هۆی زۆر فاکتەری نێوخۆیی و دەرەکی رۆژ بە ڕۆژ بناخەکانی دەسەاڵت لەرزۆکتر دەبن .تەنانەت کار گەیشتووتە جێگایەک کە کاربەدەستانی حکومەت و دەسترۆیشتووانی نێو نیزام بە ئاشکرا یەکتر لە خەتابار دەکەن و هەولی چارەسەری و خۆ دەربازکردن لەم قەیرانە دان و هەن کەسانێک کە نیزامێکی توندڕەوتر بۆ سیستمی بەڕێوبەریی واڵت پیشنیار دەکەن و هەموو مەبەست و ئامانجەکەش پاراستنی و مانەوە جێگە و پێگەی خۆیانە. لە ڕوانگەی هیندێک و دەستەڕاستی لە ئوسەلگەراکان تاکە ڕێگای کۆماری دەربازبوونی ئیسالمی لە قەیرانەکانی بەردەمیدا هێنانەسەرکاری حکومەتێکی نیزامییە .ئەوان پێیان وایە پیچەوانەی ئەوە ڕووخانی رێژیمەکەیانی بەدوادادێ .ئێستا سەرفی نەزەر لەوەی کێ باسەکەی چۆن هێناوەتە گۆڕێ و ڕەنگدانەوەی لە کۆڕ و کۆمەڵە سیاسییەکان بە چۆن بووە ،پرسیار ئەمەیە :ئاخۆ هێنانەسەرکاری سەرۆککۆماری نیزامی کێشە و قەیرانە نێوخۆییەکانی ئێران کۆتایی دێ؟ ئایا خەڵکی ئێران ڕێگە دەدا دەسەاڵتێکی تەواو نیزامی بێتە سەر کار؟ ئەو حکومەت و سەرۆککۆمارە نیزامییە کێیە و توانایی چەندە کە بتوانێ لە ئاستی نێوخۆ و دەرەوەی ئێران‌دا بە سەر کیشەکانی بەردەم ڕێژیم‌دا زال بێ و، بە پێی کام بنەمایەکی قانوونی دەکرێ بەرەو ئەو بژاردەیە بچن و زۆر پرسیاری دی. لە ڕوانگەی نووسەری ئەم چەند دێرانەوە هێنانەسەرکاری حکومەتێکی دیکتاتۆرتر لەوەی ئێستا و سەرۆککۆماری نیزامی ناتوانێ چارەسەری قەیرانی سیاسی و ئابووریی ئێستای ئێران بێ ،بە چەند هۆ:
دیکەوە بە هێنانە بەرباس و پێشنیارکردنی سەرۆککۆماری نیزامی لە ئێران ،ناڕاستەوخۆ کارنامەی ٤٠ساڵەی دەوڵەتداریی به‌ناو خه‌ڵکی وەک پرۆسەی و دێموکراتێکی خۆیان، هەلبژاردنهکان ،هەبوونی پارلمان و هەموو دام و دەزگای بەڕێوبەریی ڕوو دەکەن و دان بە شکست و ناکارامه‌یی سیستمی خۆیان دەکەن. سەرۆککۆماری نیزامی کێ ده‌بن و کێ دێنن ه پێشێ ،ئه‌وه‌ش خۆی باسێک ه کە ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ت ه بکه‌وێته ڕۆژه‌ڤ باس و کیشەیەکی زۆری لێ دەکەێتەوە .ئەگەر زیاتر وردبینەوە و
نە بە سەرۆککۆماری ئێستای ئێران دەستەبەر دەبێ و نە بە سەرۆککۆماری نیزامیش وه‌دی دێ .لە الیەکی دیکە نەسڵی پیش شۆڕشی گەالنی ئێران که ل ه ژیاندان و تامی حکومەتی نیزامی‌یان چێشتووە ،ئاماد ه نین بگه‌ڕێنه‌و ه ئه‌و سه‌رده‌مه .هێزه چه‌کداره‌کانیش چ ل ه ڕووی چه‌ند و چۆنیی به‌ربژێره‌کان و چ له ڕووی ده‌ستڕۆیشتووییان ل ه نێو بازنه‌ی حاکمییه‌ت و خه‌ڵکدا له‌و ئاسته‌دا نین شانسی ئه‌وه‌یان هه‌بێ جڵه‌وی ده‌سه‌اڵت ل ه ئێران‌دا بگرنه به‌ر. داڵغه‌ی سه‌ره‌کیی خه‌ڵکی ئێران ل ه ئێستادا
درێژخایەن بروانین ،مێژوو نیشانی داوە هاتنە سەر کار و ئیداره‌ی واڵتێک کە نیزامییەکان بەڕێوەیان بردووە ،یەکەم ئەوەی ئیراد ه و ویستی خه‌ڵکی ل ه پشت نه‌بووه و دووهه‌م ئه‌وه‌ی ئه‌و دهسهاڵتان ه به‌ره‌و دیکتاتۆری چوون و پاشان هه‌ره‌سیان هێناوه .لێره‌شدا مه‌به‌ست ئه‌و ه نی ه ک ه بڵێین ئیران و حکومەتی ئیستا دەوڵەتێکی دێموکرات و خەڵکیە ،بەاڵم باس لەوەیە کە ئێران که‌وتۆته دۆخێکهو ه ک ه ده‌سه‌اڵت خه‌ریکه ناچار ده‌بێ هه‌موو ئه‌و که‌لێن و که‌له‌به‌رانه‌ی خه‌ڵک ده‌توانن ب ه جۆرێک خۆیانی تێدا ببیننه‌وه ،دایان ده‌خا .ئه‌وه‌ش بڵێین که هه‌میش ه سیاسه‌تی به‌رگری و سه‌ربازیی واڵتان تابعێکه له دۆخی ستراتیژیی سیاسیی واڵت و ل ه ژێر بڕیاری ناوه‌ند ه سیاسییه‌کان دایه .بۆیه به‌و به‌رگ گۆڕینه نه‌ک کێشەکان چارەسەر نابن ،بەڵکوو واڵت به‌ره‌و ئاقارێکی دی ده‌با و بێدەنگکردنی خەڵک بە هێزی سه‌رکوت رێگه‌چارەی مانەوەی رێژیم نین و ههنگاوێکی دیکه‌ش له ڕووخان نیزیکتری ده‌کاته‌وه.
دێموکراسی و دابینبوونی ماف ه سیاسی، مه‌ده‌نی ،کۆمه‌اڵیه‌تی و ئابوورییه‌کانیانه و ٤٠ ساڵە خه‌باتی بۆ ده‌که‌ن و تێچووی بۆ ده‌ده‌ن. بۆیه‌ش هێنانه‌به‌رباسی ئه‌و ئیده‌یه له‌الیه‌ن ئوسولگهراکانهو ه بۆ هەڵبژاردنه‌کانی ساڵی ١٤٠٠ وێناچی هینده بڕ بکا و هه‌ر له شێوه‌ی قسه‌دا ده‌مێنێته‌وه .قسه ئه‌وه‌یه که کۆماری ئیسالمی زه‌رفییه‌تی ئه‌وه‌ی تێدا نی ه بتوانێ خۆی له نێو دنیای هاوچه‌رخ و پڕه‌نسیپ ه جیهانییه‌کاندا ببینێته‌وه.
یەکەم؛ پێش هەموو شتێک با ئاورێکی کورت لە پێناسەی «نیزامی سه‌ربازی» یان هەمان میلیتاریسم بدەینەوە واتە ئیدۆلۆژییەک کە سوپا و توانایی سه‌ربازی بە سەرچاوەی ئەمنیەت دەزانێ و لە نەرمترین و ئارامترین شێوەی نیزامی خۆیدا پێی وایە کە بە دەسەاڵتی نیزامی دەتوانێ سه‌قامگیری مسۆگه‌ر و سەپاندنی خۆی وەک ڕێگاچارە بۆ ئەهوەن کردنەوەی دەورانی قەیران دەیبینێ .ئەوەش کاتێک دەتوانێ ئەم ئەرکە جێبەجێ بکا کە بۆ ئەم تواناسازی و بە دەسەاڵت بوونە و هاوکات دەستەبەری ئەمنیەتی سەرتاسەریی واڵت دەرسەدێکی زۆری سامان و داهاتی واڵت بۆ ئەرتەش و دامودەزگای نیزامی تەرخان بکرێ .لێرەدا ئەم پرسیارە دێتە گۆر کە خۆ تا ئێستا سپاە و ئەرتەش و هێز ه چه‌کداره‌کانی ئێران زۆرینەی بودجه‌ی واڵتیان بۆ ته‌رخان کراو ه و زۆربه‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی و که‌رتی تایبه‌ت له پاوانی ئه‌وان دایه ،ئەدی چۆنە تا ئیستا ئەو ئارام و سه‌قامگیرییه‌ی ئەوان ده‌یانه‌وێ پێی نه‌گه‌یشتوون .کەواتە نیزامییەکان ئیمتحانی خۆیان داوە و سه‌لماو ه که واڵت ب ه شێوه‌ی پۆلیسی ناکرێ به‌ڕێو ه ببرێ .الیه‌کی دیکه‌ی ئه‌و بابه‌ت ه متمان ه و ڕه‌واییه ک ه هیچ کام له کاربه‌دستانی ڕێژیم ب ه تایبه‌ت له به‌شی سه‌ربازیشدا متمانه‌ی خه‌ڵکیان ل ه پشت نیه .لە الیەکی
دووهەم؛ خاڵێکی هەر گرینگ لە گۆڕانکارییه‌کانی کۆمەڵگه‌دا چ لە ئاستێکی بەرزی وەک سیستمی حکومه‌تی و چ لە ئاڵوگۆرێکی لۆکا‌ڵی و ناوچه‌ییدا پابەندە بە خواستی خەڵک .ڕاستە لە واڵتیکی وەک ئێران کە دێموکراسیی تێدا ڕه‌چاو نه‌کراوه ،به‌اڵم هه‌موو خرۆشانی خەڵکی ئێرانمان له‌به‌رچاو ه و ده‌زانین تا چ ڕادەیەک خه‌ڵک لەم حکومەت و سیستمە نارازین و هەر کاتەو لە شوێنێک و بۆ خواستێک لە سەر شەقام هەڵویست دەگرن. هه‌روه‌ها دەگەڵ ئەوەیدا ئێران لە ناوچەیەک هه‌ڵکه‌وتو ه ک ه دراوسێکانی پێشتر و ڕه‌نگبێ ئێستاش ده‌سه‌اڵتی دیکتاتۆریی ڕه‌هایان به‌سه‌ره‌وه بووبێ ،به‌اڵم خەڵکی ئێران جیاوازن و له‌و ئاست ه تێپه‌ڕیون که ڕێگ ه به‌و گۆڕانکاریی ه له به‌رژه‌وه‌ندی دهسهاڵتدارانی ئێستای واڵت‌دا بده‌ن .مافخوازی و ناڕازەیەتییەکانی ئەم دواییانە پێمان ده‌ڵێن که خه‌ڵک له ته‌واوه‌تیی ڕێژیم تێپه‌ڕیون و ئه‌و په‌له‌قاژانه دادی ڕێژیم ناده‌ن. خۆ ئەگەر بڕوانینە پێکهاتەی دانیشتووانی ئێران و که‌مێک وردتر بڕوانینه دۆخه‌که ،ئەوە نەسلی چوار یان هەمان «نەسڵی دیجیتال» کە زیاتر دەیهەوێ لە دیاریکردنی داهاتووی خۆیدا ڕۆلی هەبێ کە بە بڕوای کۆمەڵناسان تەیفی دیجیتال تێکەاڵویی لەگەڵ دنیای مۆدێرن و دەرەوەی واڵتی خۆی زیاترە و به‌ڕۆژ ه و نایهەوێ ل ه شه‌پۆلی پێشکه‌وتن ه جیهانییه‌کان بەجێ بمێنێ .ئه‌م داهاتووه‌ش
سێهەم؛ خاڵێکیش کە ڕەنگبێ هیندە لەم باسەدا فوکوسی نەخرابێتە سەر ،خوێندنهو ه و هه‌ڵوێستی واڵتانی ناوچه و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی له ئێرانە بۆ هاتنە سەر کاری سەرۆککۆماری نیزامی .دیاره ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ئه‌و باس ه زۆر به چڕوپڕی نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌اڵم پشتیوانیی شاراوە یان ڕاستەوخۆی ده‌ره‌کیش له‌و بابه‌ته‌دا ده‌ور ده‌بینێ .کێشه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ واڵتانی ناوچه ،پشتیوانیی ڕێژیم له تێرۆریسمی ده‌وڵه‌تی ،دروستکردنی میلیشیا و تاقمی چه‌کدار له واڵتان ،قه‌یرانخوڵقێنی و ده‌ستێوه‌ردان ل ه کاروباری نێوخۆیی واڵتان، پڕۆژه‌ی ئه‌تومیی کۆماری ئیسالمی سه‌ره‌رای به‌رجام و په‌ره‌پێدان ب ه مووشه‌که بالستیکه‌کان ک ه هه‌مووی ل ه دژی سه‌قامگیری و ئه‌منییه‌ت ه ل ه ناوچه‌دا ،هیچ شانسێک بۆ کۆماری ئیسالمی ل ه ڕاکێشانی پشتیوانیی ده‌ره‌کیدا ناهێڵێته‌وه. لە الیەکی دیکە لەو ناوچەیەی ئێرانی لێ هەڵکەوتووە و بەو کۆمپلیسیتییەی کە لەو ناوچەکه‌دا هەیە کە هەر واڵتە ل ه پێناو بەرژەوەندیی خۆیدا به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ واڵتێک یان واڵتانی ناوچەی ڕۆژهەاڵتی نێوەڕاستدا دروست ده‌کا؛ هاوکات بەکەوتنە نێوانێکی زۆری بەرهی ڕۆژهه‌اڵت و ڕۆژاوا (ڕووسیە و ئامریکا) ئەگەر زەمانێک سەرکۆمارێکی نیزامیش بە هاوکاریی یەکێک لەم بەرانە (ڕووسیە و الیەنگرانی) لە فۆرمی کودتایەکدا بکرێ ،دیسانەوە دەسەاڵتێکی سه‌قامگیر نابێ، چونکی دژی ته‌ناهیی ناوچه‌که خۆ ده‌نوێنێ. به‌گشتی ل ه ئێستادا بارودۆخی ئێران زیاتر بەرە شلەژان دەچێ و ڕەنگبێ ئه‌وه خۆی وه‌ک کاتالیزۆرێک بێ بۆ گۆڕینی سیستمی ئیسالمی سیاسی لە ئێران‌دا ،ئه‌گه‌رچی کودیتای نیزامی ل ه ئێران به‌هۆی یه‌کده‌ستبوونی ده‌سه‌اڵت ل ه ئێران ل ه ئێستادا دوور ل ه چاوه‌ڕوانییه .بۆیه وێده‌چێ ئه‌و باس ه زیاتر بۆ له مهحهکدانی بیروڕای گشتی ل ه ئێران بێ هه‌تا چاره‌سه‌ر بۆ تێپه‌ڕین ل ه قه‌یرانه‌کان ل ه نێو نیزامی کۆماری ئیسالمیی ئێران‌دا. ***
ژماره٧٢٥ :
11
١٥ی بانەمەڕی ٥ _ ١٣٩٧ی مای ٢٠١٨
ناسر باباخانی:
«کوردستان» ئێستاش پارێزەری زمانی کوردییە
دیمانە :مەنسوور مروەتی
120ساڵ لەوە پێش ڕۆژنامەی «کوردستان» لەسەر دەستی بنەماڵەی مشورخۆر و گەورەی کورد ،بەدرخانییەکان چاوی بە دنیا هەڵێنا و ڕچەی بۆ ڕێبوارانی ڕێگای ڕۆژنامەنووسیی کورد شکا. لەو ماوەیەدا ڕەوتی ڕۆژنامەنووسیی کوردی هەوراز و نشیوی زۆری بڕیوە و بە گەلێ قۆناغدا تێپەڕیوە ،بەاڵم هەموو کاتێ دوو ئەرکی گرینگی لەسەر شان بووە ،کە بریتی بوون لە پاراستن و خزمەتی زمانی کوردی و خاوەندارێتیی لە پرسە سیاسی و نەتەوایەتییەکانی کورد .لە ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی واتە «کوردستان»ی دایکدا ،ڕۆژنامەی «کوردستان» وتووێژێکی لەگەڵ نووسەر و ڕۆژنامەنووس کاک ناسر باباخانی پێک هێناوە و پرسی ڕۆژنامەنووسیی کوردیی لە ئێستای کوردستانی ئێرانی لەگەڵ بەڕێزیاندا هێناوەتە بەرباس: با پرسیارەکەش کەمێک کلێشەیی بێ ،بەاڵم جەنابتان لە ئێستای ڕۆژهەاڵتی کوردستاندا دۆخی ڕۆژنامەنووسیی کوردی چۆن هەڵدەسەنگێنی؟ ل ه یه‌ك ڕسته‌دا ،دۆخی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له ڕۆژهه‌اڵتی كوردستان له دوای قۆناغی زێڕینی كۆماری كوردستان له كه‌شوهه‌وایه‌كی په‌سیو و قه‌تیسماو دایه! ب ه ڕای من گه‌شه‌ونه‌شه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای سیاسی پێوه‌ندییه‌كی «ئه‌م ئه‌وێتی»یان هه‌یه. واته هه‌ر ڕاده ئه‌م كه‌شوهه‌وایه ئاواڵه‌تر بووبێ، ڕۆژنامه‌گه‌ریش هه‌ڵكشانی به خۆیه‌و ه بینیوه .دیار ه ڕۆژنام ه كه‌ره‌سه‌یه‌ك ه بۆ ده‌ربڕینی بیروڕا ،بۆ ده‌ربڕینی بۆچوون ه جیاواز و ته‌نانه‌ت دژوازه‌كان. بێتوو ده‌سه‌اڵتی حاكم ،ده‌سه‌اڵتێكی دیكتاتۆر و ملهوڕ بێ ،بێگومان پشوو له ڕۆژنامه‌ش ده‌بڕێ. ئه‌مه یاساوڕێسایه‌كی گشتییه و ده‌توانێ ل ه هه‌موو جیهان وابێ .به‌اڵم به نیسبه‌ت كورده‌و ه ل ه نێو كۆماری ئیسالمیی ئێران ،جگ ه له‌م داخران ه گشتییه‌ی كه‌شوهه‌وای سه‌رانسه‌ری واڵت ،ده‌بێ فاكتۆری شێوه‌ڕوانینی ئهمنیەتیشی لێ زیاد كه‌ین! هاوڕێیه‌كمان ك ه ئێستا له باشوور خه‌ریكی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی ه و كاتی خۆی له گۆڤاری سروه كاری ده‌كرد ده‌یگوت« :به‌رپرسه‌كانی ناوه‌ند ،به هه‌ندێ وشه له شێعر و چیرۆكه‌كاندا دهپرینگانهو ه وه‌ك: چوار ،شاخ ،الفاو ،هه‌ڵۆ و »...ئه‌م ه واته زاڵبوونی نیگای ئه‌منیەتی ب ه سه‌ر ڕۆژنامه و باڵڤۆكدا. به‌اڵم با هه‌ر ل ه سه‌ره‌تاوه ئه‌م باس ه بێنین ه گۆڕێ كه ئایا ده‌كرێ قایل به بوونی ده‌سته‌واژه‌ی ڕۆژهه‌اڵتی له كوردی» «ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردستان بین؟ ئایا به پێی ئه‌م تاریفانهی بۆ ڕۆژنامهگهرییهكی پڕۆفیشناڵ به‌ده‌سته‌وه دراوه، كورد خاوه‌نی ئه‌م مێژوو و ئه‌زموون ه بووه؟ یان دیسان هه‌ر به پێوه‌ر ه ستاندارده‌كان، هه‌یه؟ پیشه‌یی ڕۆژنامه‌نووسی كورد ئه‌گه‌ر بمهه‌وێ ڕاستگۆیانه واڵمی ئه‌م پرسیاران ه بده‌مه‌وه ،ده‌بێ بڵێم ب ه داخه‌و ه له ڕۆژهه‌اڵتی كوردستان ڕۆژنامه‌گه‌ری پیشه‌ییمان نه‌بووه و نیه. ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ ڕه‌وتی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له‌م به‌شه‌ی كوردستان به شێوه‌یه‌كی هێڵی چاو لێ بكه‌ین ،ده‌بێ بڵێم ك ه ل ه زۆر شوێنان ئه‌م هێڵه تووشی پچڕان و دابڕان ده‌بێ ،به‌ره‌و ژوور هه‌ڵناكشێ ،ماوه‌ی گه‌شه‌كردنه‌كه‌ی كاتیی ه و... به‌اڵم پێم خۆشه هه‌ر لێره‌دا كه‌وانه‌یه‌ك بكه‌مه‌وه، له ڕاستیدا گرینگ‌ترین ئه‌ركی ڕۆژنامه‌گه‌ری چه‌مكێكه به ناوی «به‌رپرسیارێتیی كۆمهاڵیهتیی و فه‌رهه‌نگی ».به واتایه‌كی ڕوونتر ڕۆژنامه‌نووس به‌رله‌وه‌ی كه كاری خۆی به شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی ده‌ست پێ بكا و له‌م ڕێگایه‌و ه ژیان به‌رێته سه‌ر، ل ه به‌رامبه‌ر كۆمهڵگەكهیدا ئه‌ركێكی كۆمه‌اڵیه‌تی و فه‌رهه‌نگیشی له‌ئه‌ستۆیه! من سه‌ره‌ڕای ئه‌م قسانه‌ی وه‌ك ڕه‌خنه له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ل ه ئێران باسم لێوه‌كرد ،ده‌توانم بڵێم به خۆشییهو ه ئه‌م چه‌مك ه وات ه به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌اڵیه‌تی و فه‌رهه‌نگی زۆر به تۆخی ل ه كوردستان دیار و به‌رچاوه .واته هه‌ر چه‌ند له‌باری چه‌ندایه‌تی و چلۆنایه‌تییه‌وه له‌گه‌ڵ ستاندارده‌كانی جیهانی مه‌ودامان زۆره ،به‌اڵم بوونی ئه‌م چه‌مكه ك ه خۆی ل ه خۆیدا چه‌شنێ ده‌روه‌ستیی ه و به باوه‌ڕی من زۆر زۆر گرینگه ،جێی دڵخۆشی و هیوایه! ڕه‌نگه شۆڕشی مامۆستا هێمنی مه‌زن و دواتر نه‌مر مامۆستا ئه‌حمه‌د قازی نموونه‌یه‌كی به‌رهه‌ست و باش بێ بۆ باسكردن ل ه سه‌ر ئه‌م چه‌مكه. دیاره جگ ه له داخراوی كه‌شوهه‌وای سیاسی ل ه كوردستان ،هه‌ندێ فاكتۆری دی وه‌ك نه‌بوونی پشتیوانیی ماڵی ،نه‌بوونی ئه‌زموونی پیشه‌یی ڕۆژنامه‌وانی ،گیروگرفتی تێكنیكی ،نه‌بوونی كادری لێهاتوو و خوێنده‌واری ئه‌م بوار ه و ...هه‌موو هۆكارن بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ل ه ڕۆژهه‌اڵتی كوردستان! لە سااڵنی نێوان حەفتا بۆ هەشتا و پێنج کۆمەڵێک ڕۆژنامە و قەڵەمی دیار لە کوردستان چاالک بوون، بە بەراوهرد لەگەڵ ئەو کات ڕۆژنامەنووسیی کوردی پێشکەوتنی بەخۆیەوە دیوە یا بە پێچەوانەوە؟ ڕه‌نگه بڕێك دژوار بێ واڵمی ئه‌م پرسیاره، به‌اڵم ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم ئێستاشی له‌گه‌ڵدا زۆربه‌ی قهڵهمە دیار و جیددییه‌كان هه‌ر هی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن كه ئاماژه‌ت پێكردووه .به‌اڵم پێم خۆشه ل ه پرسیاره‌كه‌ت ئه‌وه‌ی لێ زیاد بكه‌م بۆچی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی نهیتوانیو ه له ئاستی پێویستدا قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی جیددی به‌رهه‌م بهێنێ؟ ڕه‌نگه به‌شێكی بگه‌ڕێته‌و ه سه‌ر گرفتی فه‌رهه‌نگی و ڕه‌وانناسانه‌ی كۆمه‌ڵگەی كوردی ،چون ده‌كرێ ڕێك ئه‌م پرسیار ه ئاراسته‌ی حیزبه سیاسییه‌كان بكرێ بۆچی له ئاستی په‌روه‌رده‌دا كز و الوازن؟
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ ڕۆژنامه‌گه‌ری به تایبه‌تی ل ه ڕۆژهه‌اڵتی كوردستان «نان»ی تێدا نی ه و وه‌ك پیشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و پڕۆفیشناڵ سه‌یر ناكرێ، بۆیه ئاسایی ه پرینگانه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌م ئیشه، ئیشێك ك ه هه‌ندێ جاریش ده‌بێته باسی سه‌ر! ڕۆژنامەنووسی کوردی تا چەند توانیویە پێوەندییەکی شوێندانەری لەگەڵ کۆمەڵگەی خۆی هەبێ؟ ئه‌گه‌ر پرسیاره‌ك ه وردتر كه‌ینه‌وه ڕه‌نگ ه ب ه واڵمێكی گونجاوتر بگه‌ین ،چون ڕاده‌ی شوێندانه‌ری له‌سه‌ر بژارده‌كان و چینی ڕووناكبیر و نووسه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به گشتی وه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی ب ه ڕای من جیاوازه. له الیه‌كی تریشه‌وه ،جۆری ڕۆژنامه‌كه‌ش وه‌ك الیه‌كی تری هاوكێشه‌ك ه ده‌ورێكی گرینگی هه‌یه .هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی ناوخۆ و تاراوگ ه ل ه یه‌كتر. كه‌وا بوو تۆ له‌گه‌ڵ سێ فاكتۆر به‌ره‌وڕووی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ڕاده‌ی شوێندانه‌ری وه‌ك ده‌رئه‌نجامی پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنام ه له سه‌ر به‌رده‌نگی كورد ده‌سنیشان بكه‌ی: بۆیه ئه‌گه‌ر بمهه‌وێ له‌م الی دوایی ڕا ده‌ست پێبكه‌م ده‌بێ بڵێم ،به‌ڵێ شوێندانهرییهكه هه‌ستی پێده‌كرێ ،به‌اڵم ئه‌و ه ك ه تا چ ڕاده‌یه‌ك بووه، پێویستی ب ه كاری لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی هه‌ی ه ل ه نێوخۆی واڵت ،كه به‌داخه‌وه بووز ناخوا. هه‌روه‌ها ڕاده‌ی شوێندانه‌ری باڵڤۆكهكانی نێوخۆ ب ه نیسبه‌ت باڵڤۆكی تاراوگه ب ه ڕای من زیاتره ،كه ئه‌مه‌ش ئاسایی ه چون به هۆی جیاوازیی ژینگه‌كانیان ،ڕه‌نگ ه باڵڤۆكهكانی نێوخۆ ل ه ڕووحی به‌رده‌نگ نیزیكتر بن ،ڕه‌نگە. وه‌ك باسیشم كرد له نێوخۆ سه‌رده‌مانێك چه‌ند هه‌فته‌نامه وه‌ك په‌یامی كوردستان، ڕۆژهه‌اڵت ،ئاسۆ ،سیروان و به‌جۆرێ گۆڤاری سروه و گۆڤاری مه‌هاباد و ...كێبه‌ركێیان بوو و دیار ه خوێنه‌ریش كاریگه‌ری و شوێندانه‌ریی ئه‌م باڵڤۆكانهی له‌سه‌ر هه‌ست پێده‌كرا و ئێمه فیدبهكهكانیمانی ده‌دیت. بۆیه وه‌ك ئه‌زموونی تاكه‌كه‌سیی خۆم و كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌نێوخۆ ،شوێندانه‌ری ئه‌م هه‌فته‌نامه‌ی كارم تێدا ده‌كرد له‌سه‌ر چینی تایبه‌تی كۆمه‌ڵگە و هه‌روه‌ها خه‌ڵك ب ه گشتی به‌رچاو بوو و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ قه‌ڵه‌می جیدییش له‌م باڵڤۆكهدا په‌روه‌رد ه بوون. دیسان وه‌ك ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو ،ال‌م وای ه ڕۆژنامه‌یه‌ك «ڕه‌خنه و سه‌ربه‌خۆیی» بكاته ستراتیژی خۆی ،بێگومان ده‌توانێ زۆر كاریگه‌رتر بێ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگە. بەشێکی زۆری ڕۆژنامەنووسانی کورد لە تاراوگە و لە دەرەوەی ژینگەی سیاسی و کۆمەاڵیەتی خۆیان دەژین ،ئەوانە تا چەند دەنگیان بە کۆمەڵگەکەیان دەگا؟ دیاره له واڵمی پرسیاری پێشوودا ناڕاسته‌وخۆ باسم كرد به‌اڵم ،له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا ڕۆژنامه‌نووسی كورد هه‌موو كه‌ره‌سه‌كانی ڕاگه‌یاندنی له‌به‌ر ده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێته به‌رده‌نگه‌كه‌ی،
دوور نه‌ڕۆین سۆشیال میدیا ئه‌ركی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه ،كه‌وابوو ڕۆژنامه‌نووسی كورد ئه‌گه‌ر تا دوێنێ ملكه‌چی خاوه‌ن باڵڤۆك بوو بۆ باڵوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی ،ئێستا زۆر بێ منه‌ته! به‌اڵم دوو گرفت هه‌یه یه‌كیان بنێر و ئه‌وی دی وه‌رگر. واته كاتێ بنێر ك ه لێره‌دا ده‌بێت ه كرچوكاڵ بابه‌تێكی ڕۆژنامه‌نووس، ده‌نووسێ و باڵوی ده‌كاته‌وه ،ئاساییه له ڕێی جۆراجۆرهو ه ئه‌م ده‌نگ ه ده‌گاته نێوخۆ ،به‌اڵم له‌به‌ر كزی و الوازی كڕیاری نیه .هه‌ندێ جاریش ئه‌وه وه‌رگر وات ه به‌رده‌نگ ه كه نایه‌ت ه خانه‌ی به‌رده‌نگێكی زیت و وریا و لێزانه‌وه. كه‌وابوو له‌م سه‌رده‌مه‌دا ب ه هۆی بوونی سۆشیال میدیا وه‌ك به‌ستێنی ڕاگوازتن ل ه ده‌ره‌و ه بۆ نێوخۆ ،ئیشهك ه گه‌لێك هاسان بۆته‌وه به‌اڵم وه‌ك گوتم خه‌ساره‌كه ل ه هه‌ردوو الیه و بۆی ه ده‌نگه‌ك ه ناگا یان ئه‌گه‌ر ده‌گا نزمه! دیاره ده‌كرێ ب ه وردهڕیشاڵهو ه هۆكاره‌كانی خه‌ساره‌كانی گۆرین باس بكه‌ین ك ه ڕه‌نگه له تاقه‌تی ئه‌م مه‌جال ه كورته‌دا نه‌بێ. چۆن دەکرێ پێوەندییەکی چڕ و تۆکمە لە نێوان ڕۆژنامەنووسی کورد چ لە نێوخۆ و چ لە دەرەوە لە گەڵ کۆمەڵگەی کوردستان بۆ کاریگەریی زیاتر دابمەزرێ؟ پرسیارێكی ورد و ژیرانه‌یه .دیار ه به هۆی كه‌شوهه‌وای ئه‌منیەتیی نێوخۆ ،په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی ڕۆژنامه‌نووسانی نێوخۆ و تاراوگه مه‌ترسیداره و ناكرێ و ل ه ڕاستیدا پێویستیش ناكا ،چون به خۆشییهو ه وه‌ك باسم لێوه كرد كه‌ره‌سه‌كانی ڕاگوازتن و په‌یوه‌ندی وه‌ك سۆشیال میدیا بوونی هه‌ی ه و هه‌ر دووال ئاگاداری دۆخی یه‌كتر و بۆچوونه‌كانی یه‌كتر هه‌ن .به‌اڵم له‌مه‌ڕ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگە ده‌بێ بۆچوونه‌كان یه‌كتر «كاوێر» بكه‌ن و به‌ره‌و خاڵه هاوبه‌شه‌كان بئاژوێن. من وه‌ك خۆم زۆرم باس له‌و ه كردوو ه ك ه چه‌مكێك ب ه ناوی «كه‌لێن»ی نێوان نێوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌بێ به لێكتێگه‌یشتن و ڕه‌چاوكردنی ژینگه‌ی سیاسیی هه‌ر دوو ال پڕ بكرێته‌وه .كه ئه‌م كه‌لێن یان كهلێنان ه پڕ بوونه‌و ه و به‌ره‌و گوتارێكی هاوبه‌ش یانی النیكهم وێكچوو ڕۆیشتن ،كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌م گوتاره‌وه. پێگەی ڕۆژنامەنووسیی حیزبی و بۆ نموونە ڕۆژنامەی «کوردستان» لە ڕەوتی رۆژنامەنووسیی کوردی‌دا چۆن دەبینی؟ با هه‌ر له‌م نموونه‌ی باست كردوو ه ده‌ست پێبكه‌م ،وات ه ڕۆژنامه‌ی كوردستان. ناوی ڕۆژنامەکە واتە «کوردستان» جگە لەوەی کە ئاماژە بە جوغرافیایەکی سیاسییە و دیاریکردنی چوارچێوەیەکی سنوورییە بۆ شوێنێکی تایبەت ،لە هەمان کاتیش‌دا مۆرکێکی ناسنامەییشی پێوەدیارە .واتە لە پشت ڕواڵەتی ئەم ناوە جیهانبینییەکی تایبەتی خۆی حەشارداوە و ئەوانەی ئەم ناوەیان بۆ ئۆرگانی ڕەسمیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
وەک دامەزرێنەری کۆماری کوردستان هەڵبژاردووە ،هەم ئاگایان لە ڕابردوو بووە و هەم چاویان بڕیوەتە داهاتوو و هەم بە دروستی دەرکی دۆخی هەنووکەییشیان کردوە. کە دەڵێم ڕابردوو مەبەستم ئەوەیە ئاگاهیان هەبووە کە یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە سەر دەستی کوڕانی بەدرخان بە ناوی کوردستان باڵ‌و بووەتەوە و تەنانەت لەباری دیزاین (هەرچەند زۆر ساکارە) بە تایبەتی الپەڕەی یەکیان ،فۆرمەتەکەیان زۆر لێکدەچێ. سەرەڕای ئەوەی مەودایەکی نیزیک بە نیو سەدە جیاوازیی تەمەنیان هەیە – ڕۆژنامەی «کوردستان»ی بەدرخانییەکان ساڵی ١٨٩٨ و «کوردستان»ی سەردەمی کۆمار –١٩٤٦ بەاڵم خاڵی هاوبەشی هەردووکیان ناوەکەیە کە بێگومان مه‌به‌ستێکی سیاسیی له پشت بووه .وات ە ئه‌م جۆره ناولێنانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جۆرێک خه‌ون و خولیای گه‌لی کوردی پێ‌و ه دیار ه و پێداگرییە ل ه سه‌ر بوون و هۆوییه‌تی کوردستان و کورد و به‌خشینه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی پێناسه‌یه‌کی کوردی ب ه نه‌ته‌وه‌ی کورد .ده‌کرێ بڵێین هەر دوو ڕۆژنامه‌ی کوردستان به‌ر له‌وه‌ی ده‌وری تایبه‌تی خۆیان – به مانا ئه‌مڕۆییه‌که‌ی – واته ڕاگه‌یاندن، ئانالیز ،هه‌واڵ و ...بگێڕێن ،زۆرتر حه‌ولی سه‌لماندنی پێناسه‌یه‌کی نه‌ته‌وەییان داوه. خاڵێکی‌تر کە بە باوەڕی من دەبێ گرینگیی پێبدەین ئەوەیە کە زۆربەی هەرەزۆری ژیانی ئەم ڕۆژنامەیە لە تاراوگە بووە جگە لە قۆناغی سەردەمی لە دایکبوونی لە شاری مەهاباد و قۆناغێکی کورت دوای رووخانی دەسەاڵتی پاشایەتی .بە پێی ئەوەی کە تاراوگەش ژینگەیەکی سیاسیی تایبەت بە خۆی هەیە و دەرکەوتەکانی لەسەر مرۆڤی کورد زۆر تایبەتتر بووە ،بۆیە کوردستان هەم لەباری نێوەرۆکەوە هەم لەباری بەردەوامی بڕێک ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێ کە هەندێ جیاوازە لەگەڵ ژینگەی سەرەکیی خۆی. با ئەوەش لەبیر نەکەین ڕۆژنامەی کوردستان ئەزموونێکی کەموێنەی وەک «نیشتیمان» ،ئۆرگانی «ژێ.کاف»ی وەک ڕابردووی خۆی لەپشت بوو هەرچەند ١٠ ژمارە زیاتری لێ باڵ‌و نەببۆوە .بەاڵم ئەوانەی ئەندامی کارا و چاالکی ژێ.کاف بوون و لە نیشتیمان‌دا بابەت و وتاریان باڵ‌و دەکردەوە، دواتر خۆیان لە کوردستاندا دیتەوە. دەرچوونی ٧٢٤ژمارە لە ڕۆژنامەی کوردستان زمانحاڵی حیزبی دیموکرات دەکرێ وەک ڕووداوێکی گرینگی مێژوویی لە ڕوانگەی ڕۆژنامەگەرییەوە سەیر بکرێ. ڕۆژنامەیەک کە لەگەڵ دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد لە دایک بوو و پاش هەرەسی کۆمار ،سەرەڕای دۆخێکی سەخت و دژوار لە شاخ و تاراوگە و هەندەران درێژەی بە ژیانی خۆی دا .بێتوو ١١٣ژمارەی دەوری یەکەمیش له‌م ٧٢٤ژمارهیه زیاد بكه‌ین وات ه له ماوه‌ی ئه‌م ٧٣ساڵهدا دەتوانین بڵێین هەر ٣٢ڕۆژ یەک ژمارە ،کە ئەگەر وەک شێوەی دەرچوونی ئەوڕۆیی باڵڤۆکەکان
چاوی لێبکەین دەکرێ بڵێین مانگێ جارێک کوردستان دەرچووە ،کە ئەمە وەک خاڵێکی ئەرێنی و جێگەی سرنج دەبێ لێک بدرێتەوە .بە واتایەکی دی لەباری زەمانییەوە کوردستان لە ماوەی تەمەنی خۆیدا بە شێوەیەکی بەردەوام حزووری مەتنی هەبووە بە هەموو هەڵکشان و داکشانەکانییەوە و وەک دەق ،لە کۆمەڵگە بەگشتی و بەتایبەتی لە بژاردەکان دانەبڕاوە. خاڵێکی گرینگتر کە دەبێ ئاماژەی پێبکەین ئەوەیە کە ئاستی هەر ڕۆژنامەیەک بە ئاستی توانایی و لێوەشاوەیی نووسەران و ستافی ڕۆژنامەکە هەڵدەسەنگێندرێ ،بۆیە من ال‌م وایە ئەم ڕۆژنامەیە هەرگیز بە مانا ژورنالیستییەکەی دانەبەزی ،دیارە ڕەنگە تووشی نزمی هاتبێ ،کز و الواز بووبێ بەاڵم بە پێی سەردەمی دەرچوون و چاپ و باڵوبوونەوەی دەکرێ بڵێین جێگەی سەرنج بووە .بۆ وێنە سەیری هەندێ لەم ناوانە بکە کە لە ڕۆژنامەی کورستان‌دا وەک وەچەی یەکەم بابەتیان تێدا باڵ‌و کردۆتەوە :نەمر سەیید محەممەد حەمیدی (سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستان) ،مامۆستا هەژار ،مامۆستا هێمن، مامۆستا زەبیحی ،مامۆستا حەسەن قزڵجی، نەمر عەتری گڵۆاڵنی ،نەمر محەممەد (دڵشاد) ڕەسووڵی و ...ئەوەی کە لە قۆناغی وەچەی یەکەم بۆمان دەردەکەوێ ئەوەیە کە لە قۆناغەدا بەردەوام هەندێ سیمای ئەدەبی (وەک شاعیر و چیرۆک‌نووس و فەرهنگنووس و )...ئەرکی نووسین و ڕاپەڕاندنی ڕۆژنامەکەیان لەئەستۆ بووە ،واتە لەم قۆناغەدا ئەدەب و سیاسەت و ڕۆژنامەگەری وەها تێکەڵ بە یەک دەبن کە دواتر دەبێتە میراتێک بۆ جیلی ئێستا و تەنانەت دەکرێ وەک پڕۆسەیەک لێکدانەوەمان بۆی هەبێ! وەچەی دووەم ڕەهەندە سیاسییەکانی تۆخترە ،هەرچەند شارەزایییەکی تەواویان بە سەر ئەدەبیاتدا هەیە ،بەاڵم ئەم وەچەیە بە پێی ئەوەی کە بەرپرسیارێتیی گەورەی حیزبی‌یان دەکەوێتە ئەستۆ بۆ وێنە پۆستی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات ،تای تەرازووەکەیان بۆ الی سیاسەت خوار دەبێتەوە ،بەرچاوترینی ئەم ناوانە لەم قۆناغەدا بریتین لە :شەهید دوکتور قاسملوو ،شەهید دوکتور شەرەفکەندی ،نەمر کاک کەریم حیسامی ،نەمر کاک فەتاح کاویان، مامۆستا عەبدوڵاڵ حەسەنزادە و ...بە پێی ئەوەی لەم دوو وەچەیەی باسم لێوەکرد ،شێعر و ئەدەب بە بەژنیان دوورابوو ،زمان و ڕێزمانی ڕۆژنامەکە بە تایبەتی لەسەردەمی ئەواندا ڕێکوپێکتر و وردتر بوو ،تەنانەت لەچاو زۆربەی ئەو باڵڤۆکانەی بۆ وێنە لە باشوور دەردەچن و دەسەاڵتی سیاسی و ئابووری پاڵپشتیانە ئێستاشی لەگەڵدا بێ زمانەکە خۆماڵیتر و ڕەسەنتر و کەم‌هەڵەترە ،کەوابوو دەکرێ بڵێین کوردستان بە جۆرێ پارێزەری زمانەکەش بووە! ڕۆژنامەنووسیی ئینترنێتی و ئانالین چ کاریگەرییەکی لە سەر ڕۆژنامەنووسیی کوردی هەیە؟ ل ه ڕاستیدا ڕۆژنامه‌نووسی ئانالین ئێستا خۆی به‌شێكی گرینگ ه ل ه ڕۆژنامه‌نووسی .ئه‌م باڵڤۆكانەی له ده‌ره‌وه‌ی واڵت چاپ ده‌بن و ئیزن و بواری هاتنه نێوخۆیان نیه ،ل ه ڕێگه‌ی ئینتێرنێتهو ه زۆر به هاسانی به ده‌ستمان ده‌گا و دیاره ب ه پێچه‌وانه‌شه‌وه .كه وا بوو ڕۆژنامه‌نووسی ئینتێرنێتی چ وه‌ك وێب سایت و چ وه‌ك وێبالگ و چ له ڕێگه‌ی سۆشیال میدیا‌و ه وه‌ك فه‌یسبووك ،تویتێر ،یوتیووب ،ئینستاگرام و ...ده‌ره‌تانی په‌یوه‌ندییه‌كی دووالیهنهیان ڕه‌خساندوو ه بۆ ئه‌وی ئه‌م كه‌لێنانه‌ی له‌وه‌پێش باسم لێوه‌كرد پڕ كاته‌وه .ئه‌م تۆڕ ه كۆمه‌اڵیه‌تییان ه ئه‌وه‌ند ه كاریگه‌رن كه به ته‌عبیری مانوئێل كاستێڵز ده‌كرێ وه‌ك تۆڕه‌كانی ڕق و هیوا ناویان به‌رین ئه‌مه‌ش واته ئه‌وپه‌ڕی كارتێكه‌ری چ ب ه ڕووی ڕق و تووڕه‌یی و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكدا چ به ڕووی هیوا ب ه داهاتوویه‌كی باشتردا! وه‌ك دواوته: قسه یه‌كجار زۆره له‌سه‌ر ئه‌م باسه و بهداخهو ه مهجالهك ه كورته ،بۆی ه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه یادی ١٢٠ساڵهی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رز و پیرۆز ده‌نرخێنم ،ساڵ‌و ده‌نێرم بۆ ڕووحی سەرجەم ڕۆژنامه‌نووسانی کۆچکردووی کوردستان و ئاواته‌خوازی بەردەوامی و ساڵمەتیشم بۆ هه‌موو هاوڕێیانی ڕۆژنامه‌نووسم!
ه تۆڕی جیهانیی ئینتێرنێت دا: ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ،رۆژنامه‌ی «کوردستان» ل www.kurdistanukurd.com info@kurdistanukurd.org info@kurdistanukurd.com www.kurdch.tv: Yahsat 1A @ 52.5° East MHz 12.072
ئیمەیل و تهلهفوونی تهشکیالتی نهێنی: +9647508578190 Tashkilat.kdp92@gmail.com
polarization: Vertical -27500 FEc : 7/8 Radiodk59@gmail.com
ڕێزلێنان له دوو ڕۆژنامه‌نووس و ڕاگه‌یه‌ندکاری حیزبی دێموکرات ل ه کۆڕێکدا له شاری سلێمانی ،یادی 120ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیی کوردی به‌رز ڕاگیرا .له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا 100ڕۆژنامه‌نووسی سه‌رکه‌وتووی ساڵ له سه‌رجه‌م ده‌زگا و کاناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن ل ه هه‌ریمی کوردستان خهاڵت کران ک ه عه‌لی بداغی ،سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی «کوردستان» و سۆیال قادری ،کادری ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان؛ دوو که‌س له‌وان بوون. ئه‌و کۆڕ ه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه2 ،ی بانه‌مه‌ڕ له‌الیه‌ن کوردستان»، ڕۆژنامەنووسانی «سەندیکای بە هاوکاریی «زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی»، «تۆڕی ئەکادیمیا و دیالۆگی میدیا» و «دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە» هو ه گیرا. وتاری خالید دوسکی ،وه‌زیری ڕۆشنبیریی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ،وتاری سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان له‌الیه‌ن ئه‌نوه‌ر حوسێن ،جێگری نه‌قیبی ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان ،به‌ڕێوه‌چوونی پانێلێک له‌سه‌ر دۆخی ئێستای ڕۆژنامه‌نووسی ل ه هه‌رێمی کوردستان و خهاڵتکردنی ڕۆژنامه‌نووسانی سه‌رکه‌وتووی ساڵ چه‌ند بڕگه‌یه‌کی ئه‌و کۆڕ ه بوون.
پهردهالدان ل ه به‌رگی دووهه‌می «کڵپەی دەروون»
فەرهەنگی ڕۆژی شەممە١ ،ی بانەمەڕ لە کۆڕێکی و ئەدەبیدا ک ه ل ه بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو ،دوویەمین بەرگی
کۆمەڵە شێعری مامۆستا مەاڵ عەبدولڕەحمان فاتیحی لە ژێر ناوی «کڵپەی دەروون»دا په‌رده‌ی له‌سه‌ر الدرا. له‌و کۆڕه‌دا خاتوو تریفە فاتیحی ،کچی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەال عەبدولڕەحمان فاتیحی کورتەیەک لە ژیاننامەی ئەو ئەدیب و تێکۆشەرە سیاسییه‌ی خوێنده‌و ه و مامۆستا عەبدوڵاڵ حەسەنزادە ،دۆستی نیزیکی فاتیحیی شاعیر لەسەر تایبەتمەندیی شێعرەکانی ئەو شاعیرە تێکۆشەرە بۆ به‌شداران دوا. خوێندنەوەی ڕاوبۆچوونی بەشێک لە ئەدیبان و قەڵەمبەدەستانی نێوخۆی ڕۆژهەاڵتی کوردستان له‌سه‌ر بەرگی یەکەمی دیوانی «کڵپه‌ی ده‌روون» ،وتنەوەی دوو مەقام بە دەنگی مامۆستا شەماڵ بابەکر و ،وتاری خالید فاتیحی ،کوڕی مامۆستا عەبدولڕەحمان کە ئەرکی ئامادەکردن و کۆکردنەوەی کۆمەڵە شێعری «کڵپەی دەروون»ی لە ئەستۆ گرتبوو؛ چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕه ئه‌ده‌بیی ه بوون.
کۆڕی پهردهالدان له چوار بهرههمینووسەرێکی مه‌ریوان بە بەشداریی شاعیران ،نووسەران و هۆگرانی ئەدەب و شێعر له شاری مه‌ریوان کۆڕی پەردەالن و خوێندنەوەی ڕەخنەیی و شیکارییانە بۆ چوار بەرهەمی عادڵ محەمەدپوور بەڕێوەچوو. لەو کۆڕه‌دا و ل ه په‌نێلێکدا کەیهان عەزیزی ،دوکتور ئێسماعیل مەحموودی و د .بەرزان حسەینی خوێندنەوە و هەڵسەنگاندیان بۆ بەرهەمەکانی نووسه‌ر کرد .ئەو ڕه‌خنه‌گران ه وێڕای ئاماژە بە به‌رهه‌م ه ئه‌ده‌بییه‌کانی عادڵ محه‌ممه‌دپوور ،بە ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانە ،فۆڕم و نێوەڕۆکی کتێبەکانیان تاوتوێ کرد و لە باری زانستی و ئاکادێمییەوە بەرزیان نرخاند و هەندێ تێبینیشیان بۆ باشتر نووسینی بەرهەمەکان خستە ڕوو .ل ه بڕگه‌ی کۆتایی کۆره‌که‌دا بەرپرسانی ئەنجومەن و ناوەندی ئەوین بە لەوحێکی ڕێزلێنان و چەپکەگوڵێک رێزیان لە نووسەر گرت .ئه‌و کتێبان ه بریتی بوون له« :طرح؛ جریان شناسی شعر هەورامی از ابتدا تا کنون»« ،دیمانە»« ،چەکەریای حەزێ تازێ و عومرێ جادە» و «راهنمای مطبوعات کردی».
بەڕێوەچوونی کەڕنەڤاڵی بەهاری لە قەاڵی دێموکرات
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٧ی بانەمەڕی ٩٧ی هەتاوی لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ،کەڕنەڤاڵێکی ڕازاوە و تایبەت بە کەلەپووری کوردەواری بەرێوەچوو.
ئەم کەڕنەڤاڵە بە میوانداریکردنی پێشمەرگەکان بە چەند خواردنێکی کوردەواری دەستی پێ کرد و بە چەند بڕگەیەکی ئەدەبی و هونەری درێژەی پێدرا. خوێندنەوەی پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان _ بەڕێوەبەری کەرنەڤاڵەکە_ لەالیەن سۆیال قادری ،چەند گۆرانی و مەقامێکی هونەرمەندان ئاوات بۆکانی و هێمن ئەحمەد ،ئیستێندئاپێکی کۆمێدیی شۆڕش ئەڵاڵوەیسی و پێشبڕکیی زانیاری چەند بڕگەیەکی ئەو کەرنەڤاڵە بوون. لە بڕگەیەکی دیکەی کەرنەڤاڵەکەدا کاک حەمەڕەسووڵ کەریمی ،پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینی حیزب سروودێکی پێشکێشکی ئامادەبووان کرد و دوو پێشمەرگەی هەڵسووڕ و ژینگەپارێزی حیزب ڕێزنامەی یەکیەتیی ژنانیان پێشکێش کرا.
KURDISTAN The Official Organ Democratic Party of Kurdistan The Organ of Kurdistan Democratic Party-Iran- Iran
NO: 725 5 may 2018 No: 493 5 Sep 2008
به‌ر ل ه مااڵوایی
لەشفرۆشی لە ئێرانی ئیسالمی‌دا شه‌وی به 5هەزار تمەن باوان عەلیزادە
کاریکاتۆر
لــەو م ــاوەی ــەدا چــەنــد جــارێــک پــرســی مــنــدااڵنــی ســەرشــەقــام ،کــۆکــردنــەوەی ئەو مندااڵنە و ناردنیان بۆ ئۆردووگاکانی زۆرەمــلــێ و پاشان بــاوبــوونــەوەی هەواڵی دەســتــدرێــژی کــردنــە ســەر س ــەدی 90ی ئــەو مــنــدااڵنــە هــەڵــای زۆری نــاوەتــەوە. ڕەزا قەدیمی ،بــەڕێــوەبــەری گشتیی کــاروبــاری کۆمەاڵیەتیی شــارەوانــیــی تــاران دەڵــێ ئــامــاری مندااڵنی خــوار 15ســاڵ کە لەسەر شەقامەکان ســواڵ دەک ــەن ،یان بــە کـــاری ســەرپــێــیــی وەک خــاوێــنــکــردنــەوەی شــووشــەی ئوتومبیل و فرۆشتنی بنێشت و گ ــوڵ و دەس ــم ــاڵ کــاغــەزیــیــەوە خــەریــکــن ڕۆژ بــە ڕۆژ زیــاتــر دەب ــن. چاوەدێرانی کۆمەاڵیەتیش دەڵێن حکومەت نایهەوێ یان ناتوانێ چارەسەری ئەو دیاردەیە بکا ،بەاڵم ئەرکەکان لەو پێوەندییەدا دیارن؛ دەوڵەت دەبێ بنەماڵەی ئەو مندااڵنە ببینێتەوە و ئەگەر زانی بەهۆی هەژارییە ڕوویان لە شەقام کردوە ،پێیان ڕابگا؛ یان ئەگەر لە خوێندن دابڕاون بۆ قوتابخانەیان بگەڕێنێتەوە؛ ئەگەر کێشەی بێهداشتی و ساغی و ساڵمەتییان هەیە ئاوڕیان لێ بداتەوە و چارەسەریان بۆ بکا؛ بەاڵم ئەوانە هەموو تێچوویان هەیە و دەوڵەت نایهەوێ خۆی بەوانەوە خەریک بکا و خەرجیان لێ بکا. مندااڵنی کار لە ئێران پێشتر لە کورەخانە و کارگە پیشەییەکان وەبەرکار دەنران، بەاڵم لە بارودۆخی ئابووریی ئێستادا کە بەشی پیشەسازیی واڵتی ئیفلیج کردوە ،ئەو مندااڵنە ئێستا شوێنیان بۆ زبڵخانەکان گواستۆتەوە و کارەکەش بۆ دەوڵەت دەکەن. ئەوان زبڵەکان دێننە کورەخانە چۆلکراوەکان و لەوێ لە یەکتریان جیا دەکەنەوە و دەیاندەنە ئەو بەڵێندەرانەی شارەوانی کە کاری وەبەرههێنانەوە لە زبڵوزاڵەکان دەکەن. ئیلهام فەخاری ،ئەندامی ئەنجومەنی شاری تاران دەڵێ دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر ئەو مندااڵنە گەورەترین زیان و خەسار و مەترسیی سەر ئەو مندااڵنەیە .ناوبراو کاری لەسەر کەیسی کچێک بە ناوی «ڕەعنا» کردوە ،کچێك کە هەم دایک و هەم باوکی موعتاد بە مادەی هۆشبەر بوون و ئەو کە هێشتا خۆی نەناسیبوو دەستدرێژیی کراوەتە سەر. ڕەعـــنـــا ئــێــســتــا 19س ــاڵ ــی تــەمــەنــە و لـــە تــەمــەنــی 7ســاڵــیــیــەوە وەبـــەرکـــار نـــــراوە ،ئ ــەوی ــش نـــەک دەســتــگــێــڕی ،ن ــە پ ــاک ــک ــردن ــەوەی ش ــوش ــەی ئــوتــومــبــیــل و گـــوڵ و بنێشت فــرۆشــتــن؛ بــەڵــکــوو کـــار لــە ک ــارگ ــەی کــەرســتــەکــانــی ئوتومبیل. ئەو دەڵێ تەمەنم 8ساڵ بوو ،لە کارگەیەکی دارتاشیدا وەبەر کارکردنیان نابووم و شەوانەش لەوێ دەمامەوە .خاوەنی کارگەکە ئێوارەیەک هاتەوە کارگە و بانگی کردمە ژوورەکەی خۆی .پێنج هەزار تمەنی خستە گیرفانمەوە و دەستدرێژیی کردە سەرم... خاوەنی کارگەکە دوای ماوەیەک لێی وەڕەز دەبێ و بەڕەڵالی دەکا .ڕەعنای خوار تەمەن 10ساڵ کە ئیدی عادەتی بەو دۆخە گرتبوو ،بۆ بژیوی ژیانی و بۆ پارووە نانێک کە دەبوا بۆ خۆی و دوو خوشکەکەی بەرێتەوە ،بۆ دوو هەزار تمەنیش ناچار بووە لەشی خۆی بخاتە بەر دەستی بەالل فرۆش و سەروپێ فرۆشی ئەو گەڕەک و شەقامەی لێی دەژیا. ڕەعنا یەک لەو هەزاران منداڵەیە ڕۆژانە دەبنە قوربانیی دەستدرێژی .ئەو قوربانییانەی نە قەت دەنگی لێ دەردێنن و نە کەس بەو دەرد و ژانە دەزانێ کە بەسەریان هاتووە. لــە پــرســی مــنــدااڵن و کـهلــکــی جینسی وه‌رگ ــرت ــن لــــهوان ب ــت ــرازێ ،هــەواڵــدەریــی «مــوج»یــش بــاس لە بوونی 10هــەزار لەشفرۆش تەنیا لە تــاران دەكــا ،كە سەدی 35ی ئـــەوان مــێــرد و منداڵیان هــەیــە .هــۆكــاری لەشفرۆشیی بەشێك لــەم ژنــانــە، هــەژاری و دابینكردنی مادەی هۆشبەر بۆخۆیان یان بۆ مێردەكانیان ڕاگەیەندراوە. كاربەدەستە پلەبەرزەكانی حكوومەتیش لە ئێران گوێیان لە زەنگی مەترسیی خــەســارە كۆمەاڵیەتییەكان بــووە و ک ــاردان ــەوەی تایبەت بــە خــۆیــان ب ــووە .عەلی خــامــنــەیــی ،ڕێــبــەری كــۆمــاری ئیسالمی لــە كـــاردانـــەوە بــە نیسبەت ئ ــەم مەسەلە و پــەرەســەنــدنــی لــە ڕادەبـــــــەدەری قــەیــرانــە كــۆمــەاڵیــەتــیــیــەكــان لــە ســەرتــاســەری ئ ــەم واڵتــــە ،بــێ ئــــه‌وه‌ی ئـــاوڕ ل ـه شــێــوه‌ی حــکــوم ـهتــداری و ب ـهڕیــوهبــردنــی واڵت بــداتــهوه« ،دوژمــــن»ی بــە هــۆكــاری ســەرەكــیــی ســەرهــەڵــدانــی ئــەم گرفتانە زانــیــوە. فەرەحناز سەلیمی ،بــەڕێــوەبــەری حەشیمەتی «ئافتاب» ڕایگەیاندوە :لــەم واڵتە كەسانێك دەژی ــن كــە تەنیا بــۆ دابینكردنی ژەمــە خــواردنــێــك لەشفرۆشی دەكــەن. فەرەحناز سەلیمی نرخی لەشفرۆشیی ژنانی بۆ جــۆری كەسەكان گەڕاندۆتەوە و ئ ــەوان ــی لــە گ ــرووپ ــی «لـــووكـــس» و گ ــرووپ ــی «ســــــادە»دا پــۆلــیــن كــــردوە و دەڵــــێ :ئ ــەم كــەســانــە لــە شـــەوی چــەنــد س ــەد هــــەزار تــمــەنڕا تــا شـــەوی 5ه ــەزار تــمــەن خــۆیــان دەفــرۆشــن ،ب ــەاڵم نێونجیی نرخەكانیان ش ــەوی 60هـــەزار تمەنە. ناوبراو دەڵێ سەدی 60ی لەشفرۆشانی تــاران موعتادن یان پێشینەی ئیعتیادیان هەیە و هێندێك پیاویش هەن كە بۆ دابینكردنی مادەی هۆشبەر ژنەكانیان دەفرۆشن. لە الیەكی دیكەشەوە تەمەنی زۆربەی لەشفرۆشەكانی تاران ژێر 30ساڵ بووە و ئاستی خوێندەواریی سەدی 30ژنانی لەشفرۆش دیپڵۆم یان بەرزترە ،سەدی 50ی ئەوان ژێر دیپڵۆمنو تا سیكلیان خوێندووە و ڕێژەیەكی كەمی ئەوانیش نەخوێندەوارن. حەشیمەتی «ئافتاب» كــاری لە سەر 600پــەروەنــدەی خەسارە كۆمەاڵیەتییەكان ک ــردوە و بــە قسەی بــەڕێــوەبــەری «ئــافــتــاب» نــیــوەی ئــەم پــەروەنــدانــە پێوەندییان بــە كــەســانــی لــەشــفــرۆشــەوە هــەیــە .نــزیــكــەی ســـەدی 30ئ ــەم ژنــانــە ،ئ ــەم ژنــانــەن كــە مێردەكانیان زیندانین و ســەدی 15ی دیكەشیان بــۆخــۆیــان زیــنــدانــی كــراون. لەگەل هەموو ئەوانەدا تا ئێستاشی لەگەڵ بێ كۆمەڵێك بەرپرس و كاربەدەستی دیكە ده‌یانه‌وێ و پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پەروەندەی لەشفرۆشانی ئێران بە داخراوی بمێنێتەوە، چونكە لەوانەیە پێیان وابێ هەڵدانەوەی پەردە لەسەر ئەم جۆرە پەروەندانە قوبح و شوورەیی ئەم مەسەلە لەنێو دەبا و بەڕای ئەوان ئەم بابەتە تابۆیەكە كە نابێ بشکێ. كارناسه كۆمه‌اڵیه‌تییه‌كان دەڵێن هه‌ژاری و ده‌سكورتی ،بێكاری ،تهاڵق ،بێ هانا و پشتیوان مانه‌وه‌ی ژنانی سه‌رپه‌رستی خێزان ،چوونه سه‌رێی ته‌مه‌نی پێکەوەنانی ژیــانــی هــاوبــەش ،چــوونـهسـهرێـی ڕێ ــژهی ژنــانـی گــیــرۆده بـه مــاده هــۆشــبـهرهكــان و خواستی زۆری پیاوانی تــام ـهزرۆی سێکس هــۆکــاری لەشفرۆشین .ب ـه‌اڵم گرینگ لێره‌دا خه‌مساردی به‌رپرسان و به‌رێوه‌به‌رانی واڵته كه وا سووك و سانا‌و بێ هیچ پالن و پڕۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ریی قه‌یران و خه‌ساره كۆمه‌اڵیه‌تییه‌كان له ته‌نیشت ئـه‌و خه‌سارانه تێ دهپــهڕن كه رۆژ به رۆژ له کۆمه‌ڵگ هی ئێران‌دا پ ـه‌ره ده‌ستێنن. ئــێــرە ئــێــرانــی ئیسالمییە ،ڕێــژیــمــێــک کــە ڕەوایــــی دەســەاڵتــەکــەی لــە ئــاســمــانــەوە وەردەگــــــــرێ و ئــیــدیــعــا دەکــــا مــۆدێــلــێــکــی وەهــــا ســـەرکـــەوتـــووی ل ــە ئ ــی ــدارەی واڵت پێشکێش کــــردوە کــە دەبـــێ واڵتــانــن و کــۆمــەڵــگــای جیهانی لــێــی فــێــر بــن!!