ژمارە ١٤٠ی دنیای منداڵان چاپ و بڵاو بۆوە

Page 1

‫ژمار‌ه ‪ - 140‬رێبه‌ندانی ‪1392‬‬

‫‪24‬‬


‫‪23‬‬

‫ژمار‌ه ‪ - 140‬فێوریه‌ی ‪2014‬‬

‫سانا حاجی‌ره‌حیمی‬

‫شیبا که‌ریمیان‬

‫هه‌ردی قه‌له‌ره‌شی‬

‫بانه‌ عه‌زیزی‬

‫ڕێکان مه‌کاڵوه‌یی‬

‫هه‌دیه‌ قه‌له‌ره‌شی‬

‫سه‌هه‌ند که‌ریمیان‬

‫کانی نادریان‬

‫کوژین که‌ماڵ‬


‫ژمار‌ه ‪ - 140‬رێبه‌ندانی ‪1392‬‬

‫‪22‬‬

‫ شیال ناسر بیتا پڕکاڵ کارزان ئه‌فشین‬

‫ سه‌هه‌ند سوله‌یمانپوور نارین که‌نکاش شه‌کیال حوسێنی‬

‫ سارینا قادری کاروان هه‌یکه‌لی سۆالڤ قادری‬


‫‪21‬‬

‫ژمار‌ه ‪ - 140‬فێوریه‌ی ‪2014‬‬

‫ئارمین ئیزه‌دپه‌نا‬

‫رۆبیتا‬

‫ساڵو‬ ‫هاوڕێیانی به‌رێز‪ ،‬ئه‌م کاته‌تان باش‬ ‫به‌ڕێزان ئه‌من‌و خوشک ‌ه چووکه‌که‌م بۆ‬ ‫یه‌که‌م جار گۆڤارێکمان ب ‌ه ده‌ست‬ ‫گه‌یشت ب ‌ه ناوی دنیای مندااڵن ک ‌ه ناوه‌ندی‬ ‫منداڵپارێزیی رۆژهه‌اڵتی کوردستان ده‌ری ده‌کا‬ ‫ب ‌ه ناوی دنیای مندااڵن‬ ‫بۆیه‌ بڕیارم دا له‌وه‌ به‌دوا ببین ‌ه هاوڕێی‬ ‫دنیای مندااڵن‬ ‫هیوادارم وه‌ک هاورێ قبوڵمان بکه‌ن‬ ‫من ناو‌م که‌ژان که‌ماڵ‌و له‌ قه‌زای سۆران ل ‌ه‬ ‫پۆلی دووی سه‌رتاییم‬ ‫خوشک ‌ه چووکه‌که‌م ناوی کۆژێن که‌ماڵه‌و‬ ‫هه‌ر یه‌کێکمان یه‌ک وێنه‌مان ناردو ‌ه هیوادارم‬ ‫بۆمان باڵو بکه‌نه‌وه‌‬ ‫دووبار ‌ه چاوتان ماچ ده‌که‌م و هیوادارم‬ ‫وه‌ک هاوڕێ قبوڵمان بکه‌ن‬ ‫ که‌ژان که‌مال و کۆژین که‌ماڵ ل ‌ه قه‌زای سۆران‬

‫و‬

‫ئارتیما شوانی‬


‫ژمار‌ه ‪ - 140‬رێبه‌ندانی ‪1392‬‬

‫فێرگەی نەققاشی‬

‫‪20‬‬


‫‪19‬‬

‫ژمار‌ه ‪ - 140‬فێوریه‌ی ‪2014‬‬

‫هه‌نار‬ ‫هه‌ناری ترش‌و شیرین‬ ‫لێو به‌خه‌نده‌و پێکه‌نین‬ ‫هاورێی سێوو پڕته‌قاڵ‬ ‫خۆشه‌ویستی الی مناڵ‬ ‫خڕو خۆڵی ده‌نک سوور‬ ‫تامت خۆش ‌ه بێ سنوور‬ ‫تۆ میوه‌ی پاییزانی‬ ‫ساڵێ جارێ میوانی‬ ‫ب ‌ه ترش‌و ب ‌ه شیرینی‬ ‫پڕ سوودو ویتامینی‬ ‫ل ‌ه نێو باخان‌دا دیاری‬ ‫میوانی الدێ‌و شاری‬ ‫دیار هه‌ڵه‌بجه‌یی‬


‫ژمار‌ه ‪ - 140‬رێبه‌ندانی ‪1392‬‬

‫‪18‬‬

‫ماردین و مامۆستا هه‌ژار‬ ‫ئه‌وه‌ ماردینه‌‪،‬‬ ‫‪ 6‬ساڵی ته‌مه‌نه‌‪.‬‬ ‫خه‌ڵکی سه‌رچناره‌‪.‬‬ ‫سه‌رچنار گوندێکی‬ ‫سه‌ر ب ‌ه مه‌هاباد‬ ‫له‌ ڕۆژهه‌اڵتی‬ ‫کوردستانه‌‪.‬‬ ‫ماردین شێعری‬ ‫کوردیی زۆر پێ‬ ‫خۆشه‌‪ ،‬ب ‌ه تایبه‌ت شێعره‌کانی مامۆستا هه‌ژار‪ .‬باوکی ماردین ده‌ڵێ کاتێ شێعری‬ ‫«کوردستان به‌هه‌شته»ی بۆ ده‌خوێنمه‌و ‌ه که‌یفی ته‌واو ساز ده‌بێ‪ .‬ئه‌و ‌ه خه‌ریک ‌ه‬ ‫له‌به‌ریشی ده‌کا‪.‬‬ ‫ماردین مامۆستا هه‌ژاری خۆش ده‌وێ‪ .‬چونکی ده‌زانێ که‌ مامۆستا هه‌ژار‬ ‫یه‌کێک ل ‌ه گه‌وره‌پیاوانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌‪ .‬ئه‌و ل ‌ه باوکی بیستوویه‌تی ک ‌ه مامۆستا‬ ‫هه‌ژار ل ‌ه سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا له‌الیه‌ن پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌ده‌و ‌ه‬ ‫نازناوی شاعیری میللیی پێ به‌خشراوه‌‪ ،‬دوایه‌ش ل ‌ه سه‌ر کوردایه‌تی ده‌ربه‌ده‌ر‬ ‫بووه‌‪ ،‬به‌اڵم دنیایه‌ک به‌رهه‌م‌و ئاسه‌واری به‌نرخی بۆ گه‌له‌که‌ی به‌میرات جێ‬ ‫هێشتوه‌‪.‬‬ ‫ماردین‌و باوکی سه‌ردانی مه‌زاری مامۆستا هه‌ژاریان کردوه‌‪ .‬ماردین باوه‌شی‬ ‫ب ‌ه کێله‌که‌ی مامۆستا هه‌ژاردا کردوه‌و یه‌کێک ل ‌ه شێعره‌کانی مامۆستای‬ ‫خوێندۆته‌وه‌‪ .‬مامۆستا هه‌ژار دڵی خۆش ‌ه ک ‌ه نه‌ته‌وکه‌ی زیندوویه‌‪ ...‬ماردینیش‬ ‫دڵی خۆش ‌ه ک ‌ه سه‌ردانی گڵکۆی مامۆستا هه‌ژاری کردوه‌‪...‬‬


‫ژمار‌ه ‪ - 140‬فێوریه‌ی ‪2014‬‬

‫منداڵه‌ ئازیزه‌کان! جیاوازی نێوان‬ ‫ه ببیننه‌وه‌!‬ ‫ئه‌و وێنان ‌‬

‫هیچانه‌‬ ‫بڵێ دای ‌ه‬ ‫ دایه‌‬‫‪ -‬مانگێک له‌ چاوت دایه‬

‫‌‬ ‫بڵێ بابه‌‬ ‫ باب ‌ه‬‫‪ -‬بۆ بابت کچی چا به‌‬

‫بڵی خاڵ ‌ه‬ ‫ خاڵه‌‬‫ بۆنخۆشی وه‌ک هه‌اڵڵه‌‬‫بڵێ مام ‌ه‬ ‫ مامه‌‬‫ بۆنخۆشی وه‌ک شه‌مامه‌‬‫بڵێ کاک ‌ه‬ ‫ کاکه‌‬‫‪ -‬‬

‫‪17‬‬

‫دا سێوێکیم بۆ پا که‌‬ ‫له‌یال ساڵحی ( بۆکان)‬


‫ژمار‌ه ‪ - 140‬رێبه‌ندانی ‪1392‬‬

‫‪16‬‬

‫ئه‌من کردم‪‌...‬تۆ نه‌یکه‌ی‬ ‫ده‌زانن ئه‌و منداڵ ‌ه له‌سه‌ر شانی‬ ‫ئه‌و کوڕ ‌ه چی ده‌کا؟ ل ‌ه بن ئه‌و‬ ‫گوێسوانه‌ ل ‌ه چی ده‌گه‌رێ؟‬ ‫ڕه‌نگبی نه‌زانن‪ ،‬ئه‌و ده‌ستی‬ ‫کردۆت ‌ه نێو هێالن ‌ه چۆله‌که‌‌و‬ ‫سێروو‪ ،‬ده‌یه‌وێ به‌چه‌که‌کانیان‬ ‫ده‌ربێنێ‪ .‬بۆچی؟ ئه‌وه‌یان نازانم‪...‬‬ ‫ڕه‌نگبێ بیه‌وێ کایه‌یان له‌گه‌ڵ‬ ‫بکا‪ ،‬یان ئه‌وه‌ی بیانه‌وی بیبه‌نه‌و ‌ه‬ ‫ماڵێ‌و بیان‌خۆن‪.‬‬ ‫نه‌که‌ن نه‌که‌ن‪ ،‬ئێو ‌ه نه‌چن کاری‬ ‫ئاوا بکه‌ن‪ ...‬ئه‌وه‌ی ڕاست بێ‬ ‫ئه‌من ب ‌ه منداڵی جارێکم ئه‌و کار ‌ه‬ ‫کردوه‌‪ ،‬به‌اڵم له‌و کاته‌و ‌ه تا ئێستا په‌شیمانم‪...‬‬ ‫ئێستا ئه‌من زۆر خۆشحاڵم ک ‌ه ده‌بینم «نیان» باڵنده‌کانی خۆش ده‌وێ‪ ،‬ل ‌ه حه‌وشه‌ی‬ ‫ماڵه‌وه‌شمان هێالنه‌ی بۆ چه‌ند کۆتره‌باریک ‌ه دروست کردوه‌‪ .‬ل ‌ه برینج‌و گه‌نم‌و دانه‌ویڵه‌ش‬ ‫چی ده‌ست که‌وێ بۆیان ل ‌ه حه‌وش ‌ه ڕۆ ده‌کاو ئه‌وانیش دێن هه‌ڵی ده‌گرنه‌وه‌‪.‬‬ ‫نیان ده‌زانێ ک ‌ه ئێستا زستانه‌و مه‌ل‌و باڵنده‌کان خواردنی زۆریان ل ‌ه ده‌شت ده‌ست‬ ‫ناکه‌وێ‪...‬‬ ‫به‌ڵێ منداڵه‌کان‪ ...‬ئێم ‌ه ده‌بێ هه‌موو گیانله‌به‌رانمان خۆش بوێ‪ ،‬ئه‌وانیش مافی ژیانیان‬ ‫هه‌یه‌‪ ،‬ئه‌وانیش دایک‌و باوک‌و به‌چکه‌کانی خۆیان خۆش ده‌وێ‪...‬‬ ‫باوکی نیان‬


‫ژمار‌ه ‪ - 140‬فێوریه‌ی ‪2014‬‬

‫‪15‬‬

‫قسه‌ی خۆش بۆ پێکه‌نین‬

‫• ‬

‫تووتی‌و ڕه‌ژی فرۆشی‬

‫‪ +‬ل ‌ه قه‌له‌ڕه‌شیان پرسی ناوت چی‌یه‌؟‬ ‫_ قه‌له‌ره‌ش ‌ه گوتی ناوم تووتی‌یه‌!‬ ‫‪ +‬ئه‌ی بۆ وا ڕه‌شی؟‬ ‫_ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ل ‌ه دوکانی ڕه‌ژی‌فرۆشی کار ده‌که‌م!‬ ‫• ‬

‫ساڵنامه‌‬

‫قوتابی‪ :‬کاکی دوکاندار!‬ ‫‪ +‬به‌ڵێ کوڕم!‬ ‫_ ڕۆژژمێرتان هه‌یه‌؟‬ ‫‪ +‬به‌ڵێ‪ ،‬هی چۆن چۆنیت ده‌وێ؟‬ ‫_ وه‌اڵ له‌وانه‌ی رۆژی پشووی زۆر تێدابێ!‬ ‫• ‬

‫پازێل‬

‫منداڵێک به‌ هاوڕێکه‌ی ده‌ڵێ‪ :‬دوای ‪ 3‬ساڵ توانیم پازێله‌کان بچنم‬ ‫هاوڕێکه‌ی ده‌ڵێ‪ :‬ئه‌ی باوک ‌ه دوای ‪ 3‬ساڵ!‬ ‫ده‌ڵێ‪ :‬به‌ڵێ! جا ‪ 3‬ساڵ چی‌یه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌ له‌‪ 3‬تا‪ 5‬ساڵ‌!‬ ‫دیاریی نارین که‌نکاش‬


‫‪14‬‬

‫ژمار‌ه ‪ - 140‬رێبه‌ندانی ‪1392‬‬

‫ی موشان‬ ‫موشل ‌‬

‫پڕ لە کان و کەن و کۆڵ‬ ‫نە ئاو دێرێ نە دارێ‬ ‫نە ئەورێ تا بوارێ‬

‫موشلی موشان موشەکێ‬ ‫سەن وە پول قووڵەکێ‬ ‫موشلی موشان وە یەی ئان‬ ‫چی را ناو ئاسمان‬ ‫لەو بان بان بانە‬ ‫زەۊ چۊ تووپ تووپانە‬ ‫موشلیی مۊشه‌ک سوار‬ ‫لە ناو مانگ هاتەوخوار‬ ‫دی دەیشتێگە چک چۆڵ‬

‫نە گییا داشت نە پوشێ‬ ‫نە پشی داشت نە موشێ‬ ‫لە مانگ نیەتێدن هیچ وای‬ ‫هەم مینێدن شوون پای‬ ‫موشلی موشان دوبارە‬ ‫هاتەو را زەو ئێوارە‬ ‫شەو نوسا کتاوی‬ ‫“سەیران مانگ” نا ناوێ‬ ‫ساالر شێرزادی‬


‫ژمار‌ه ‪ - 140‬فێوریه‌ی ‪2014‬‬

‫‪13‬‬

‫به‌یانی زوو‬ ‫به‌یانی‌یان زوو له‌نێو جێ‬ ‫کاتێ هه‌ستام ده‌سبه‌جێ‬

‫پێش ئه‌وه‌ی ک ‌ه نان بخۆم‬ ‫ده‌ست‌و چاوم جوان ده‌شۆم‬

‫ئینجا له‌دوای نان خواردن‬ ‫نۆره‌ی جل له‌به‌ر کردن‬

‫تا هاوڕێم دێ به‌ شوێنم‬ ‫پرچی خۆم جوان دادێنم‬

‫ئه‌مجار بۆ قوتابخان ‌ه‬ ‫هه‌تا بخوێنین وانه‌‬ ‫هۆنراوه‌ی‪ :‬محه‌ممه‌د داریاس‬


‫ژمار‌ه ‪ - 140‬رێبه‌ندانی ‪1392‬‬

‫‪12‬‬

‫فێرگه‌ی زمانی ئینگلیزی‬ ‫کاو ‌ه ئاهه‌نگه‌ری‬

‫منداڵه‌کان ساڵو‬ ‫وانه‌ی ئه‌م جاره‌مان تایبه‌ته به ره‌نگ‌و چۆن قسه‌کردن له سه‌ر ره‌نگ‪:‬‬ ‫ چاوی لێبکه‌ن و به یارمه‌تی هاوڕێکه‌تان بینووسنه‌وه و فێری بن‌و لێک بپرسنه‌وه‪.‬‬ ‫حه‌زت له چ ره‌نگێکه ‬ ‫? ‪What›s your favorite color‬‬ ‫خانه‌ی بۆشی ژێر نێوه‌کان به ره‌نگی خۆی پڕ که‌وه‌‬

‫هه‌رمێ‌یه‌کی که‌سک ‪A green pear‬‬

‫سێوێکی سوور ‪A red apple‬‬

‫مۆزێکی زه‌رد ‪An yellow banana‬‬

‫کۆخێکی په‌مۆیی ‪A pink peach‬‬

‫پرته‌قاڵێکی پڕته‌قاڵی ‪An orange orange‬‬


‫ژمار‌ه ‪ - 140‬فێوریه‌ی ‪2014‬‬

‫‪11‬‬

‫ئایدین رۆژ لە دوای رۆژ لە‬ ‫وانە دەرسییەکانی خراپتر دەبوو‪،‬‬ ‫رۆژێکیان مودیرەکەیان بانگی‬ ‫کردە دیوی کارو لێی‌پرسی بۆچی‬ ‫لە دەرسەکانت ئاوا دواکەوتووی؟‬ ‫ئایدین گوتی‪ :‬مامۆستا ئەمن لە‬ ‫ماڵێ ئەوەندەم کار هەیە پێ‌ڕاناگەم‬ ‫دەرس بخوێنم! مامۆستا گوتی‪:‬‬ ‫دەکرێ پێم‌بڵێی لە ماڵێ چ کارێکت‬ ‫هەیە لەوانەیە بتوانین پێکەوە‬ ‫بەرنامەیەکی بۆ دابڕێژین هەم‬ ‫دەفریای کارەکانت بکەوی‌و هەم‬ ‫دەرسەکانت بخوێنی‪ .‬ئایدین گوتی‪:‬‬ ‫کە دەچمەوە ماڵێ نەهار دەخۆم‌و‬ ‫دەچمە پشتی کامپیوتێر کەمێک‬ ‫کایە بکەم بەاڵم نازانم بۆوا زوو دەبێتە شەوو دواتر کە دەمهەوێ وانەکانم‬ ‫بنووسمەوەو دەرس بخوێنم ئەوەندە ماندووم کە خەوم لێ‌دەکەوێ‪.‬‬ ‫مامۆستا پێکەنی‌و گوتی کوڕەکەم باشترە کاتێک دەچییەوە ماڵێ لە پێشدا‬ ‫کەمێک پشوو بدەی‌و دوای ‌ه وانەکانی قوتابخانه‌ت بنووسییەوە‪ ،‬دواتر بچی کایە‬ ‫بکەی‪ ،‬بۆ ئەو کارەش دەبێ بەڵێنی بە خۆت بدەی‌و کاتژمێرێکی زەنگدار لەالی‬ ‫خۆت دابنێی تا ئاگادارت بکاتەوە ئەو کاتە بە هەموو کارەکانت ڕادەگەی‪.‬‬ ‫ئیدی لەو رۆژەوە ئایدین ئەو کارانەی مامۆستا پێی‌گوتبوو‪ ،‬ئەنجامی ده‌داو‬ ‫بەیانییان کە لە خەو هەڵ‌دەستێ‪ ،‬ئیدی نە خەوی دێ‌و نە نیگەرانی دەرس‌و‬ ‫قوتابخانه‌یه‌تی‪.‬‬ ‫وەرگێڕانی‪ :‬مینا‬


‫ژمار‌ه ‪ - 140‬رێبه‌ندانی ‪1392‬‬

‫‪10‬‬

‫ئایدین‌و کایەی کامپیوتێری‬ ‫ئایدین هەموو رۆژێ لە قوتابخانە دەهاتەوە بە پەلەپەل نانی دەخواردو‬ ‫هەڵدەهات بۆ سەر کامپیوتێرو دەستی دەکرد بە کایەکردن‪ .‬شەو دادەهات‬ ‫بەاڵم ئه‌و لەبەر کایە کردن ئاگای له‌ هیچ‌نەدەبوو‪.‬‬ ‫رۆژێکی له‌و ڕۆژان ‌ه ک ‌ه خه‌ریکی کایه‌کردن بوو زەنگی دەرگا لێ‌درا‪ .‬ئه‌و‬ ‫چاوی لە کاتژمێر کرد‪٦ ،‬ی ئێوارە بوو‪ ،‬نزیک بە ‪ ٤‬کاتژمێر بوو بە بەردەوامی‬ ‫لە پشتی کامپیوتێر دانیشتبووو خەریکی کایە کردن بوو‪ .‬کە چوو دەرگای‬ ‫کرده‌وه‌‪ ،‬باوکی بوو‪ .‬باوکی که‌ ئایدینی به‌مجۆر ‌ه بینی سەرێکی لێ‌راوەشاندو‬ ‫گوتی‪ :‬رۆڵە دیسان ئەوەندەت کایەی کامپیوتێری کردوە چاوەکانت سوور‬ ‫سوور بوونەتەوە‪.‬‬ ‫ئایدین سەری‌داخست‌و بە شەرمەوە ل ‌ه باوکی ڕوانی‪ .‬ئه‌و زۆری پێ عەیب‬ ‫بوو‪ ،‬چونکە چەندین جار بەڵێنی بە باوکی دابوو بە شێوەی دروست کەڵک لە‬ ‫کامپیوتێر وەربگرێ‪ ،‬بەاڵم هەرکە چاوی بەو کایەیە دەکەوت‪ ،‬بەڵێنەکەی لەبیر‬ ‫دەچۆوە‪.‬‬ ‫ئایدین چایەکی بۆ باوکی هێناو چووە دیوەکەی خۆی کە وانەی بیرکاری‬ ‫بنووسێتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەوەندە بە دەم کایەکردنەوە ماندوو ببوو‪ ،‬ده‌رسه‌که‌ی بە‬ ‫نیوەچڵی بەجێی‌هێشت‌و خەوی لێکەوت‪.‬‬ ‫بەیانیش کە دەیویست هەستێ خۆی ئامادە بکا بۆ قوتابخانە‪ ،‬لەبەر ئەوەی‬ ‫تێرخەو نەببوو‪ ،‬و لەالیەکی دیکەشەوە ده‌رسه‌کانی بە تەواوی نه‌خوێندبوو‪،‬‬ ‫زۆر نیگەران بوو‪.‬‬ ‫دەرسی یەکەمیان بیرکاری بوو مامۆستا داوای لە ئایدین کرد بێ‌و لەسەر‬ ‫تەختە چەند مەسەلەی بیرکاری جواب بداتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەو هیچیانی نەزانی‪.‬‬ ‫مامۆستا چاوی لە دەفتەری نووسینەوەکانی کرد‪ ،‬به‌اڵم بینی ک ‌ه ئەوانیشی‬ ‫بە تەواوی نەنووسیوه‌ته‌وه‌‪ ،‬مامۆستا چاوێکی لێ‌کردو گوتی‪ :‬ئایدین‬ ‫بۆچی ناخوێنی؟ دەزانی ئەگەر ئاوا بچییە پێش ناتوانی لە تاقیکردنەوەکان‬ ‫سەرکەوتوو بی‪.‬‬


‫ژمار‌ه ‪ - 140‬فێوریه‌ی ‪2014‬‬

‫‪9‬‬

‫ئازیزانی دنیای مندااڵن! به‌دڵی خۆتان ڕه‌نگم بکه‌ن‬


‫ژمار‌ه ‪ - 140‬رێبه‌ندانی ‪1392‬‬

‫بۆ مامۆستا‬ ‫ل ‌ه ئاوێستاو‌ه تا ده‌ورانی ئێستا‬ ‫نه‌بوو به‌و پاکیی مامۆستا له‌ هه‌ستا‬ ‫ل ‌ه پێشانگای ئه‌ویندارانی دڵسۆز‬ ‫له‌چوارچێوێکی ئینسانان ‌ه وێستا‬ ‫ده‌بێ فێر بن‪ ،‬له‌ مه‌کته‌بخانه‌که‌ی ژین‬ ‫ل ‌ه ده‌وری ڕوحی ئینسان الچێ په‌رژین‬ ‫د‌ه پێشدا وه‌ک مرۆڤ خۆمان ببینین‬ ‫ل ‌ه پاشان دێن سنوورو دین‌و ئایین‬ ‫قوتابخانه‌ی منااڵنی واڵتت‬ ‫هه‌موو خه‌ڵکانی خاکی ڕۆژهه‌اڵتت‬ ‫سه‌ری ته‌عزیم له‌به‌ر تۆ داده‌نوێنن‬ ‫ئه‌و‌ه خۆی که‌مترین دیارییه‌و خه‌اڵتت‬ ‫دوعامان وایه‌ هه‌ر سه‌ربه‌رزو پیرۆز‬ ‫بمێنی بۆ وه‌فای قه‌وم‌و گه‌ل‌و هۆز‬ ‫به‌رز ڕاگیرێ ئایینی مرۆڤان‬ ‫به‌رزتر بێ ل ‌ه ئاگری به‌رزی نه‌ورۆز‬ ‫ خاڵه‌قازی‬

‫‪8‬‬


‫‪7‬‬

‫ژمار‌ه ‪ - 140‬فێوریه‌ی ‪2014‬‬

‫دروستبوونی بەردی گورچیلە و ئەو بەردانەی کە لە ڕێڕەوی میزه‌ڵدان‌دا دروست‬ ‫دەبن‌و هه‌روه‌ها دەبێتە هۆی وشک بوونەوە‌و تووش بوون بە سکچوون‪.‬‬

‫هانا وریا‬


‫ژمار‌ه ‪ - 140‬رێبه‌ندانی ‪1392‬‬

‫‪6‬‬

‫ویتامین ‪ C‬و قازانجه‌کانی بۆ له‌ش‬ ‫ل ‌ه ژماره‌ی پێشووی دنیای مندااڵن‌دا‬

‫باسمان‬

‫ل ‌ه‬

‫جۆره‌کانی‬

‫هەروەها تەماتە‌و پەتاتە‌‪ ،‬ئاناناس‌‪،‬‬

‫ویتامین‌و شێلم‪ ،‬کولەکە‪ ،‬نۆکی سەوز‪ ،‬سپێناخ‌و‬

‫قازانجه‌کانی کرد‪ ،‬له‌م ژماره‌یه‌دا تایبه‌ت بیبار ب ‌ه تایبه‌ت دەلوجەی سەوزیش‬

‫سەرچاوەی دیکه‌ن ک ‌ه ئێم ‌ه بتوانین‬

‫ل ‌ه سه‌ر ویتامین ‪ C‬قس ‌ه ده‌که‌ین‪:‬‬

‫ویتامین ‪ C‬هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ب ‌ه خواردنیان ویتامین ‪ C‬ب ‌ه له‌شمان‬

‫خۆپاراستن لە تووشبوون بە هەاڵمەت‌و بگه‌یه‌نین‪.‬‬ ‫کەمکردنەوەی ماوەی تووشبوون بەم‬

‫سه‌رچاو ‌ه پزیشکییه‌کان ده‌ڵێن هەر‬

‫نەخۆشییە‪ .‬ئەم ڤیتامینە بۆ یەکەمجار مرۆڤێکی تەندرووست پێویستە ڕۆژانە‬

‫ساڵی ‪ ١٩٢٨‬ی زایینی لە نێو میوەی ‪ ٦٠‬میلی‌گره‌م ویتامین ‪ C‬ی پێ بگا‪،‬‬ ‫پرتەقاڵ‌دا دۆزرایەوە‪.‬‬ ‫کەلەم‪،‬‬

‫لیمۆو‬

‫مزرەمەنییەکانی‬

‫پرتەقاڵ‪،‬‬

‫هەروەها‬

‫ئەگەر بێتو هه‌ر که‌سێک زیاتر لە‬

‫وەک مانگێک کەمتر لەو رێژەیە ویتامین ‪C‬‬

‫میوەی ی بخوا‪ ،‬ئەوا نەخۆش ده‌که‌وێ‪.‬‬

‫کیوی سەرچاوەیەکی سەرەکیی ئەم‬ ‫ویتامینەن‪ .‬‬

‫پزیشکه‌کان ده‌ڵێن ویتامین ‪ C‬دەبێتە‬

‫هۆی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی‬

‫کاڵەک یان گندۆرەش بە ڕێژەیەکی توشبوون بە شێرپەنجەو زۆریی ئەم‬

‫زۆر ئەم جۆرە ویتامینەو پۆتاسیۆمی ویتامینەش لە لەش‌دا زیانی خۆی‬ ‫تیدایەو میوەیەکی زۆر باشە بۆ هەیە‪ ،‬هەرچەندە دەکرێ لە ڕێگەی‬

‫باشتر کردنی شێوەی هەناسە دان‌و میزکردنەوە فڕێ بدرێتە دەرەوە‪ ،‬بەاڵم‬

‫دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکانی دڵ‪.‬‬

‫زۆر بوونی ویتامین ‪ C‬دەبێت ‌ه هۆی‬


‫‪5‬‬

‫ژمار‌ه ‪ - 140‬فێوریه‌ی ‪2014‬‬

‫گەر بتەوێ‪ ...‬ئەوە دەتوانی‬ ‫سارۆ کوڕێکی ژیکەاڵنەو زیرەکە‪.‬‬ ‫وانەکانی باش دەخوێنێ‌و پاک‌و‬ ‫خاوێنیشە‪ .‬بەاڵم کێشه‌یه‌کی‬ ‫بچووکی هەیە‪ ،‬ئەویش ئەوەی کە‬ ‫کاتێک کارێکی پێ ڕادەسپێرن‪،‬‬ ‫خێرا دەڵێ‪ :‬ئەمن ناتوانم ئەو‬ ‫کارە بکەم‪.‬‬ ‫دایک‌و بابی سارۆ و خوشکەکەی‪،‬‬ ‫هەرچی بە سارۆ دەڵێن ئەو کارە‬ ‫بکە‪ ،‬خێرا ئەو بێ‌ئەوەی بیری لێ‬ ‫بکاتەوە دەڵێ لێی نازانم‌و ناتوانم‪.‬‬ ‫رۆژێکیان خوشکەکەی پێی گوت‪:‬‬ ‫سارۆ دا‌وەرە‪ ،‬وێنەی دارێکم بۆ بکێشەوە‪.‬‬ ‫سارۆ گوتی نایزانم‪ .‬خوشکی گوتی سارۆ گیان‬ ‫تۆ وەرە زۆر ئاسانه‪ ،‬منیش له‌الت داده‌نیشم‪،‬‬ ‫به‌اڵم سارۆ هەر دەیگووت ناتوانم نا‪ ...‬نایزانم‪...‬‬ ‫ئیدی وابوو‪ ...‬هەر کارێکیان بەو دەسپارد‪،‬‬ ‫وه‌اڵمه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌بوو ناتوانم‪ ...‬نایزانم‪...‬‬ ‫به‌من ناکرێ‪...‬‬ ‫ئیدی ڕۆژێکیان خوشکەکەی سارۆ تووڕو بوو‪.‬‬ ‫هات ‌ه الی سارۆو‪ ،‬پێی گوت ئه‌من دڵنیام ک ‌ه تۆ‬ ‫ده‌توانی هه‌موو ئه‌و کاران ‌ه بکه‌ی که ‌له‌بنیان‬ ‫ده‌رده‌چی‪ ،‬به‌اڵم یان له‌ته‌مبه‌ڵی نایان که‌ی‪،‬‬ ‫یان باوه‌ڕت به‌خۆت نیه‪.....‬‬ ‫دەزانن مەبەستی خۆشکی سارۆ لەو قسەیە‬ ‫چ بوو؟‬

‫به‌ڵێ ئەوە بوو کە بۆ جێبەجێ کردنی هه‌ر‬ ‫کارێک‪ ،‬سەرەتا دەبێ بتەوێ کە ئەو کارە‬ ‫بکەی‪ .‬ئه‌گەر ویستت‪ ،‬دڵنیا به که دەتوانی‬ ‫کاره‌ک ‌ه بکه‌ی‪....‬‬ ‫کاتێک سارۆ ئەم قسانەی بیست‪ ،‬الی خۆی‬ ‫گوتی‪:‬‬ ‫دادم راست دەکا‪ ،‬ئەمن نامەوێ ئەو کارانە‬ ‫بکەم بۆیە دەڵێم کە ناتوانم‪ .‬ئه‌و ئیدی بڕیاری‬ ‫دا تازه ‌په‌نا بۆ ناتوانم‌و نایزانم نه‌با‪ ،‬چونکی‬ ‫هه‌م ده‌یزانێ‌و هه‌م ده‌توانێ‪...‬‬ ‫جا بۆیه پێشینیان دەڵێن‪ :‬گەر بتەوێ ئەوە‬ ‫دەتوانی‪.‬‬ ‫ئازاد عەباسیان‬


‫ژمار‌ه ‪ - 140‬رێبه‌ندانی ‪1392‬‬

‫‪4‬‬

‫حوسێن یوسف‌زه‌مانی‬

‫ی ساڵی ‪1312‬ی هه‌تاوی ل ‌ه پارێزگای سنه‌ی خۆرهه‌اڵتی کوردستان له‌دایک بووه‌‪.‬‬ ‫حوسێن یوسف زه‌مان ‌‬ ‫ب ‌ه یه‌کێک ل ‌ه به‌ناوبانگترین موزیکژه‌نه‌کانی کورد داده‌نرێ‌و ئه‌و مامۆستا بلیمه‌ت ‌ه زۆرتر سازی ویۆڵۆنی‬ ‫لێ ده‌دا‪.‬‬ ‫حوسێن یوسف زه‌مانی برای حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانی‪ ،‬گه‌ور‌ه موزیکژه‌نی کوردو‪ ،‬یه‌کێک ل ‌ه قوتابییه‌کانی‬ ‫‌تاوی چۆت ‌ه تاران‌و ل ‌ه ڕادیۆ‬ ‫مامۆستا حه‌سه‌نی کامکار بوو‪ .‬حوسێن یوسف زه‌مانی ساڵی ‪1327‬ی هه ‌‌‬ ‫تاران ل ‌ه به‌شی موسیقای ڕادیۆدا ده‌ست به‌کار ده‌بێ‪ ،‬دواتر ل ‌ه سه‌ر داوای حیشمه‌ت سه‌نجری ده‌بێت ‌ه‬ ‫ئه‌ندامی ئۆرکێسترای سه‌مفۆنیک‌و ئۆپێڕای تاران‪ .‬مامۆستا ل ‌ه ماوه‌ی ‪ 8‬ساڵی سه‌ره‌تای کاری خۆی‬ ‫ب ‌ه شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووان ‌ه کارامه‌یی خۆی نیشان ده‌داو وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی لیسانس ب ‌ه پله‌ی باش‬ ‫یه‌کێکی دیک ‌ه له‌ چاالکییه‌کانی مامۆستا یوسف‌زه‌مانی له‌و سه‌روبه‌نده‌ دایه‌‪.‬‬ ‫ل ‌ه باشترین قۆناغه‌کانی تێکۆشانی هونه‌ریی مامۆستا یوسف زه‌مانی ده‌توانین باس ل ‌ه کارکردنی بۆ‬ ‫ئۆرکێسترای کوردی‌و ئاوازدانان بۆ گه‌ور‌ه هونه‌رمه‌ندانی کورد وه‌کوو شه‌هرام نازری‪ ،‬سه‌دیق ته‌عریف‪،‬‬ ‫عه‌الئه‌دین باباشه‌هابی و کامکاره‌کان بکه‌ین‌و ل ‌ه به‌شی موسیقای فارسیشدا ‌ حوسێن یوسف زه‌مانی‬ ‫ئاوازی بۆ کۆمه‌ڵ ‌ه هونه‌رمه‌ندێکی وه‌ک محه‌مه‌دڕه‌زا شه‌جه‌ریان‌و عه‌لی‌ڕه‌زا ئیفتخاری داناو‌ه و «بۆنی‬ ‫باران» یه‌کێک ل ‌ه به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و‌ه ک ‌ه ب ‌ه ده‌نگی محه‌مه‌دڕه‌زا شه‌جریان ل ‌ه ئاڵبۆمێک‌دا‬ ‫ب ‌ه ناوی « بۆنی باران» باڵو بۆته‌وه‌‪.‬‬ ‫مامۆستا حوسێن یوسف زه‌مانی ب ‌ه هۆی نه‌خۆشییه‌ک ک ‌ه ماوه‌یه‌کی زۆر بوو تووشی هاتبوو‪ ،‬ڕۆژی‬ ‫سێ‌شه‌مه‌‪ 8 ،‬ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له‌ ته‌مه‌نی ‪ 80‬ساڵی‌ ل ‌ه شاری تاران کۆچی دوایی کرد‪.‬‬ ‫ئا‪ :‬نێعمه‌ت مه‌ال‬


‫وت ‌هی ئه‌مجاره‌مان‬

‫ژمار‌ه ‪ - 140‬فێوریه‌ی ‪2014‬‬

‫‪3‬‬

‫منداڵه‌کان ده‌مه‌وێ ل ‌ه سه‌ر‬ ‫بابه‌تێکی گرینگ قسه‌تان له‌گه‌ڵ‬ ‫بکه‌م‪.‬‬ ‫ئه‌و مانگ ‌ه رۆژێکی زۆر گرینگی‬ ‫تێدایه‌‪ ،‬ڕۆژی زمانی دایک‪.‬‬ ‫ڕۆژی‪ 21‬ی فێوریه‌ی هه‌موو‬ ‫ساڵێک ل ‌ه رۆژژمێری جیهانی‌دا‬ ‫ب ‌ه ڕۆژی زمانی زگماک ناونراوه‌‪.‬‬ ‫مه‌به‌ست له‌وه‌ش ئه‌وه‌ بووه‌ ک ‌ه ل ‌ه دنیادا زۆر زمان هه‌ن که‌ ده‌بێ بپارێزرێن‪ ،‬هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ک ‌ه‬ ‫ئه‌گه‌ر منداڵ ب ‌ه زمانی زگماک‌و زمانی دایک بخوێنێ‌و په‌روه‌رد‌ه ببێ‪ ،‬ئه‌وا له‌ هه‌موو بواره‌کاندا‬ ‫سه‌رکه‌وتووتره‌‪.‬‬ ‫حه‌تمه‌ن ئێوه‌ش ده‌زانن که‌ خوێندن‌و په‌روه‌رده‌بوون ب ‌ه زمانی دایک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مافی سروشتی‌و‬ ‫هه‌ر‌ه گرینگی هه‌ر ئینسانێکه‌‪ ،‬جیا له‌وه‌ش ئه‌و‌ه زمان ‌ه که‌ پێمان ده‌ڵێن ئێم ‌ه کێین‌و ئه‌وانه‌ی دیک ‌ه‬ ‫کێن‌و سه‌ر ب ‌ه چ نه‌ته‌وه‌یه‌کن‪.‬‬ ‫ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ب ‌ه مێژووش‌دا بچینه‌وه‪ ‌،‬ده‌بێ بڵێم ک ‌ه ‪ 15‬ساڵ له‌و‌ه پێش‪ ،‬یانی ساڵی ‪ 1999‬ل ‌ه‬ ‫سه‌ر پێشنیاری ده‌وڵه‌تی به‌نگالدێش ب ‌ه رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان‪ ،‬رۆژی ‪21‬ی فێوریه‌‪ ،‬وه‌ک‬ ‫رۆژی جیهانیی زمانی دایک دیاری کرا‪.‬‬ ‫به‌اڵم با بێین ‌ه سه‌ر زمانی خۆمان‪ ،‬زمانی کوردی‪.‬‬ ‫زمانی کوردی ئه‌مڕۆ یه‌کێک ل ‌ه ده‌وله‌مه‌ندترین زمانه‌کانی دنیایه‌‪ ،‬نیزیک ب ‌ه ‪ 40‬میلیۆن که‌س قسه‌ی‬ ‫پێ‌ده‌که‌ن‌و له‌ ڕیزبه‌ندیی جیهانی‌دا له‌ پله‌ی ‪ 36‬دا جێی گرتوه‌‪ ،‬به‌اڵم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش‌دا ل ‌ه سێ‬ ‫به‌شی گه‌وره‌ی کوردستان نایه‌ڵن مندااڵنی کورد ب ‌ه زمانی خۆیان بخوێنن‌و ئه‌وه‌ش غه‌درێکی گه‌وره‌ی ‌ه‬ ‫که‌ ل ‌ه مندااڵنی کوردو نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌کرێ‪.‬‬ ‫ئێوه‌ ده‌بێ ئه‌وه‌تان له‌بیر بێ که‌ وه‌ک مندااڵنی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان مافی خۆتانه‌ ب ‌ه زمانی دایکیی‬ ‫خۆتان‪ ،‬زمانی کوردی بخوێنن‪ ،‬ده‌بێ ئێم ‌ه گه‌وره‌کانیش به‌رده‌وام ل ‌ه هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بین که‌ ئه‌و‬ ‫ده‌ره‌تانه‌ بۆ ئێوه‌ پێک بێنین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ئه‌و مافه‌تان بۆ دابین ببێ‪ ،‬هه‌م ب ‌ه باشی په‌روه‌رد‌ه‬ ‫بکرێن‌و داهاتوویه‌کی گه‌ش‌و ڕوونتان هه‌بێ‪.‬‬ ‫بۆیه‌ وه‌ک ناوه‌ندی منداڵپارێزیی رۆژهه‌اڵتی کوردستان ده‌ڵێین‪ :‬پیرۆز بێ ڕۆژی جیهانیی زمانی‬ ‫دایک‪.‬‬


‫ژمار‌ه ‪ - 140‬رێبه‌ندانی ‪1392‬‬

‫دنیای مند ا اڵ ن‬ ‫گۆڤارێکی مانگانه‌ی مندااڵنه ‌‪ ،‬ناوەندی منداڵپارێزیی‬ ‫رۆژهەاڵتی كوردستان دەری دەكا‬ ‫سه‌رنووسه‌ر‪ :‬شیالن قوربانی فه‌ر‬ ‫دەستەی نووسەران‪ :‬کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری‪ ،‬هانا وریا‪ ،‬نێعمه‌ت مه‌ال‬

‫دیزاینه‌ر‪ :‬مینا سوڵتانزاد ‌ه‬ ‫دیزاینی ڕووبه‌رگ‪ :‬ئه‌یوب شه‌هابی‌راد‬ ‫وێنه‌ی پشت‌به‌رگ‪ :‬ئالین که‌ریمی‬

‫ په‌یوه‌ندی‪ :‬‬

‫‪ www.facebook.com/nawendy.mndal.paryzy.kurdistan‬‬ ‫‪mndalanikurd@yahoo.com‬‬ ‫‪www.Kurdistanukurd.com‬‬

‫‪2‬‬


‫‪140‬‬

‫ژمار‌ه ‪ - 140‬رێبه‌ندانی ‪1392‬‬

‫‪1‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.