ژمارە - ١٥٥مای ٢٠١٥
24
ژمارە - ١٥٥مای ٢٠١٥
مناڵهکان پهپول ه خۆش خهیاڵهکان پێکهنینتان وهکو شهپۆلی دهریایه توڕهبوونتان :رهشهبایه هیوای ئێوه وهک ههڵگورده لهبن نایه. جلهو ناکرێ وهکو ئهسپی سهرکهش وایه جهبار سابیر
23
ژماره - 155بانەمەڕی ١٣٩٤
22
پشیلە و رێوی لە نێو دارستانێکدا پشیلەیەک لەگەڵ ڕێوییەک یەکتریان دی .پشیلەکە دەیزانی ڕێوی بوونەوەرێکی بەهۆشە ،چوو بۆالی و گوتی: رۆژباش مامۆستای خۆم ! رۆژگار چۆن بەسەر دەبەی؟رێوی ب ه لە خۆبایی بوونەوە سەیرێکی پشیلەی کرد و هێندێک راوەستا وپاشان گوتی: ئەی بوونەوەری گێژو گەمژە ،مشکخۆری لە برسان مردوو! وادیارە مێشکت لە کەللەدا نەماوە کە لە من دەپرسی چۆنم؟ نازانم بۆچی تا ئێستا هیچ فێر نەبووی. پشیلەکە لە وهاڵم دا گوتی: ئاغام! من بە تەمەنی خۆم هەرشتێکی فێر بووم ،ئەویش ئەوەیە کاتێ سەگ بۆم هاتن ڕادەکەمە سەر داریکو خۆم مەاڵس دەدەم تا سەگەکان دەڕۆن وبەم چەشنە خۆم رزگار دەکەم . رێوی گوتی: هەی بە زیاد نەبی ،جا ئەوە چییە ؟ سەیری من بکە! ل ه من فێربهسەد دانە فهن و فێالن دەزانم و بە قەدر سەدانی وەکوو تۆش بە هۆش و گۆشم .بە راستی زگم پێت دەسووتێ .لەگەڵمدا وەرە تا فێرت بکەم کە لە تەنگانە چۆن خۆت رزگار بکەی . هێندەی پێ نەچوو راوچییەک بە خۆی و تاژییەکانییەوە لەو ناوە پەیدا بوو. پشیلەکە هەر کە چاوی پێی کەوت بەپەلە بە درەختێکەوە هەڵگەڕاو خۆی مهاڵس داو تاژی ب ه ڕێوی وهربوون و ل ه خاک و خۆڵیان گهوزاند .پشیل ه ب ه پێکهنینهو ه ههرای ل ه ڕێوییهکهی کرد و گوتی مام رێوی فێڵەزان! دەزانی سەرەڕای ئەو هەموو زۆرزانی و ئەو هەمووە فێڵەی دەیزانی تووشی چ چارەنووسیک هاتی؟! خۆزگه بخواز ه وهک من توانیبات ب ه دارێکدا ههڵگهڕێی و بهم چهشن ه ب ه ساغی و ساڵمهتی و زیندوویی بمێنیهوه .ئێستا لهو سهرهو ه دەبینم ک ه چۆن ل ه چوارپهالن گوێت ساغن و چۆن بوویت ه نێچیری تاژییان ،دهبخۆ با نۆشی گیانت بێ! چیرۆکی کۆنی کوردهواری دارشتنهوهی باوکی باوان
ژمارە - ١٥٥مای ٢٠١٥
بە دڵی خۆتان بمڕەنگێنن
21
ژماره - 155بانەمەڕی ١٣٩٤
20
هێندێک تێبینی لەسەر شۆردنی منداڵ شێوازی شۆردنی منداڵ كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر ساڵمەتیی دەروونی و جەستەیی ئەو هەیه. ئەمانەی خوارەوه چەند زانیارییەكی ورد و گرینگن بۆ ئەو مەبەسته: • كاتێك منداڵەكەت دەشۆی تۆقله (گڵۆپ) به کەفاو و سابوونەكه دروست بكەو هەڵیان بده ،چونكه منداڵ چێژ لەوه دەبینێ و توانای بینین و زیرەكیی زیاد دەكا. • هەوڵ بده لەكاتی شۆردنی منداڵەكەتدا قسەی لەگەڵ بكەی ،ئەمەش توانای قسەكردنی زیاد دەكا. • لەكاتی شۆردندا بوارێك بۆ یاریكردنی منداڵەكەت دروست بكه ،ئەمه یارمەتیدەره بۆ ئەوەی له جیاوازیی نێوان مادده رەق و شلەكان تێ بگا • پسپۆڕان ،ئامۆژگاریی دایكان دەكەن كه شامپۆی منداڵ نەگۆڕن. لێكۆڵینەوەكان سەلماندویانه كه منداڵ هۆگری تینی گەرماو و بۆنی شامپۆ تایبەتەكەیەتی و كاتێك بۆنی شامپۆ تایبەتەكەی دەكا ،هەست به ئارامی و هێمنی دەكا.
ژمارە - ١٥٥مای ٢٠١٥
19
مەتەڵ
ئەوە چییە یەک چاوو یەک قاچی هەیە؟ * ئەو چییە سەری نیە کاڵوی هەیە ،قاچێکی هەیە ،کەوشی نیە؟ * ئەوە چییە سپیە بەفر نیە، دار نییە بەاڵم ریشەی هەیە؟ * ئەوە چییە ٣چاوو یەک قاچی هەیە؟ ئا :دنیای مندااڵن
ژماره - 155بانەمەڕی ١٣٩٤
18
قسەی خۆش بۆ پێکەنین
دوو درۆزن دەگەنە یەکتر یەکەم :ئەمن شەوی رابردوو لەسەر هەسارەی مانگ نانم خوارد. دووهەم :دەزانم ،کاتێک لە هەسارەی مێریخ دەگەرامەوە تۆم دیت لەسەر سفرە دانیشتبووی. ***
مامۆستایەکی زمانی ئینگلیسی بە قوتابییەکی دەڵێ وەزرەکانی ساڵم بە ئینگلیسی بۆ بڵێ، قوتابییەکەی زوو واڵم دەداتەوە دەڵێ بەهار ،هاوین ،پاییز ،زستان ،مامۆستاکەی دەڵێ بە زمانی ئینگلیسی بیڵێیەوە ،قوتابیەکەی دەڵێ مامۆستا ئاخر من وەرمگێراوە. *** مامۆستا :پێم بڵێ جیا لە ئۆکسیژێن چیتر لە هەوا دا هەیە؟ قوتابی :قشقەڵە ،مێش و مێشوولە
ژمارە - ١٥٥مای ٢٠١٥
ئایا دهزانن -1زهراف ه دهتوانێ ب ه زمانی گوێی خۆی خاوێن بکاتهوه؟
-2چاوی ههشت پێ ب ه ئهندازهی یهک تۆپی بال ه گهورهیه؟
ی مانگاکان کاتێک -3زۆرب ه گوێیان ل ه مۆسیقا دهبێ شیری زیاتریان دهبێ؟
-4پیتی “ ”Qل ه زمانی ئینگلیسی دا زۆر کهم بهکار دێ؟
17
ژماره - 155بانەمەڕی ١٣٩٤
16
سوودەکانی پەتاتە پەتاتە گیایەکی ١ساڵەیە ،سەرەتا لە ئەمریکای باشوور دۆزراوەتەوە ،کەسێک بە ناوی میرزا مۆلکۆم خان لە ئەمریکاوە هێناویەتە واڵتی ئێران.
سوودەکانی پەتاتە:
-١پەتاتە بڕێکی زۆری ڤیتامین Aو نیشاستە و قەندی تێدایە، -٢خواردنی پەتاتە ،دەبێتە هۆی بەهێزبوونی دڵ ،پووک ،هەروەها بۆ چارەسەری برینی گەدە باشە. -٣هەروەها بڕێکی زۆری ڤیتامین ،C پۆتاسیۆم ،ئاسنو فۆسفۆرو هەروەها ڤیتامین B6ی تێدایە. -٤پەتاتە بە کواڵوی ،یا بە پیشاوی بخورێ باشترە. پەتاتە بۆ ئەوەی خراپ نەبێ دەبێ لە شوێنی تاریک هەڵگیرێ.
ژمارە - ١٥٥مای ٢٠١٥
جیاوازییەکانی ئەم دوو وێنەیە بدۆزەوە
15
ژماره - 155بانەمەڕی ١٣٩٤
ئاالن قازی کوری بنەماڵەیەکی پێشمەرگە، تەمەن ١١سااڵنە لە والتی دانمارک دەژیت. سالی ١٩٩٤دایک و بابی بنکەکانی حیزبیان لە کوردستان بەجێ هێشت و ئاوارەی والتی دانمارک بوون ئاالن زۆر باش بە کوردی قسە دەکات و هیندەی کۆ لە خەبەر و زۆر جار بۆ هاوپۆل و مامۆستاکانی باسی کێشەی کورد دەکات .ئەوسال لە کێبەرکێیەکی کۆبوونەوەی سۆسیال دیموکراتەکاندا بەشداری کرد .دەبا هەموویان وێنەیەکیان کێشاباوە کە داهاتووی دانمارک و سۆسیال دیمۆکراتەکان چۆن دەبینن .ئاالن لە نێو بەشداربوواندا نەفەری سێهەم هاتەوە و لە الیەن پارلمانتەر ئەستغید کراک خەالت کرا.
14
ژمارە - ١٥٥مای ٢٠١٥
13
زانیاری لەسەر تووتی تووتیەکان باڵندەیەکی رەنگاوڕەنگن ،لە هەموو جیهان ٣٧٢جۆر تووتی هەیە .پەڕوباڵی رەنگاورەنگیان هەیە. هەندێکیان کلکیان کورتەو دەنووکیان خوارە .تووتیەکان زیاتر لە ناوچە گەرمەکانی ئەفریقا ،هیندوستان ،ئوسترالیاو دارستانەکانی ئامازۆن دەژین. هەرچەندە تووتی باڵندەیەکی کێوی (وحشی)یە بەاڵم زۆر زیرەکەو زوو دەبێتە هاوڕێی مرۆڤ و دەتوانن فێری قسەکردن بن. تووتیەکان بە شێوەی گرووپی (بە کۆمەڵ) دەژین. خواردنی هەندێک لە تووتیەکان گوێز ،فەندوق، بادامو میوەیە ،هەندێکیان شیلەی گوڵەکانو کارگ دەخۆن. و :دنیای مندااڵن
ژماره - 155بانەمەڕی ١٣٩٤
12
فرۆزێن ئەنیمەیشێنێکی ئهمریکایی ه که ساڵی ٢٠١٣له شێوەی کۆمێدی له ستۆدیۆی واڵت دیزنی پیکچەرز و له دەرهێنانی کریس بەک و جێنیفەر بەرهەم هاتوه و یەکێک ه له پڕ داهاتترین فیلمه ئەنیمەیشێنەکانی جیهان. چیڕۆکی ئەم ئەنیمەیشێنه باس له دوو خوشک دەکا کە کچی پاشان .یەکیک لە کچەکانی هەر لەمنداڵییهو ه خاوەنی سێحرێکه که دەتوانێ به دەستەکانی هەموو شتێک بکاته سههۆڵ و بەفر .کاتیک ک ه منداڵ دهبێ به هەڵه جادوەکه بەکار دههێنێ و بەر خوشکەکەی دەکەوێ و ئەمەش دەبێته هۆی ئەوەی که دایک و بابى بڕیار بدەن ئەو کچەیان لە هەموو کەس بشارنەوە .دواى مردنى دایک و باوکەکە خوشکە گەورەکە ئەبیتە شاژن ،لە رۆژى تاج لەسەرنانى ئەمه ئاشکرا دەبێت کە جادووگەرە و بۆیەش لە شارۆچکەکە دەردەکرێت و کچەکەش ڕادەکاتە سەرچیا و خوشکەکەی بەدوایدا دەچێ و له رێگەدا تووشی چەند شتی سەیر و سەمەره دەبن..
ژمارە - ١٥٥مای ٢٠١٥
11
چیرۆکی شووتیی دڵسۆز وەرزی هاوین بوو .هەوا زۆر گەرم بوو شووتی بەرەو ماڵەوە دەرۆیشتەوە ،لە ناکاو گوێی لە گریانی منداڵێک بوو. لە دوورەوە چاوی بە منداڵێک کەوت کە لەسەر پاسکیلەکەی ڕا بەربۆتەوەو دەگری ،شووتی دەستی منداڵەکەی گرت و هەڵی ستاندەوە ،بەاڵم مندالەکە هەر دەگریا.شووتیەکەش زۆری زگ پێ سووتا و یەک دانە قاشی شووتیی دایە .منداڵەکەش بە خۆشحاڵیەوە وەریگرت. شووتی درێژەی بە رۆیشتنەکەی دا و لەبەرەخۆیەوە گۆرانیی دەگوت. دیسان وەرزی گەرما هاتەوە خورادنی شووتی خۆشە. بکەوە تاقی وەرە شووتی بخۆ! قاشێکی کە هەر وا خەریکی شێعر چەند بوو، خوێندنەوە منداڵیک دەورەیان دا و داوای قاشێک شووتییان لێکرد ،منداڵەکان کە تا ئەو کاتە خەریکی یاری کردن بوون زۆر شەکەت و ماندوو بوون ،شووتی، قاشێکی دا بە هەریەک لە منداڵەکان. مندالەکان بە خواردنی شووتیەکە ماندوویەتیان حەساوە و دستخۆشیان لێ کرد. شووتیەکە دیسان درێژەی بە رۆیشتنەکەی دا .لە رێگا تووشی پیاوێکی پیر بوو ،زۆر ماندووو هیالک و تینوو بوو ،ئەویش کەمێکی ئاوی شووتی دایە هەتا ماندویەتیی حەساوە ،دەستخۆشیی لە شووتی کرد. شووتی زۆر هیالک و ماندوو بوو ،نەیدەتوانی لەوە زیاتر یارمەتیی کەس بدا. هەر بۆیە بەرەو ماڵەوە رۆیشتەوە تا لە یەخچاڵ دا وچان بدا و بحەسێتەوە. و:مەتین
ژماره - 155بانەمەڕی ١٣٩٤
فێرگەی نەققاشی
10
ژمارە - ١٥٥مای ٢٠١٥
9
باڵندهی بهلهنجهوالر تاوسهکان ل ه واڵتانی هێند و پاکستان و سریالنکا دهژین ،بهاڵم ب ه هۆی ئهو جوانییهی ک ه ههیانه ،ل ه زۆربهی باخچهی ئاژهاڵنی ههموو واڵتاندا و ل ه زۆربهی پارک و دارستان ه کێویهکاندا ڕادهگیرێن. تاوسهکان دهنگێکی گهورهیان ههی ه و بهرزی بااڵیان 2میتر و 30سانتی میتره .ئهوان بۆ تێر کردنی خۆیان گیا و بۆق و شهیتانۆک ه و هێندێک گیانلهبهری بچووکی دیک ه دهخۆن. کلکی تاوس ه مێیهکان ل ه کلکی تاوس ه نێرهکان کورت ترو پڕڕهنگتره .رهنگی کلکیان سهوز یان شینێکی درهوشاوهی ه ک ه جوانییهکی تایبهتی ههیه. ئهدی بیستبووتان که پهڕی تاوسی نێر درێژترین پهڕ ل ه نێو ههموو باڵندهکانه؟
ژماره - 155بانەمەڕی ١٣٩٤
8
یەکتر بە ناوی «موهەندیس» بانگ دەکەن. پێشم خۆش بوو ببمە فڕۆکەوان ،وەک براکانی ڕایت .بەاڵم ئێستا گوێبیستی هەر هەواڵێک دەبین باس لە هەڵەی فڕۆکەوان و کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکانی واڵتی ئێمە دەکات .ئەمن نازانم بۆ هەمیشە هەڵەکان لە فڕۆکەوانن .پێشم خۆش بوو ببمە خوێندکاری زانکۆ ،بەاڵم براکەم پێشتر بۆخۆی لە زانکۆ بووە و دەیگوت خوێندکاری زانکۆ قەت ناتوانێت گلەییەکانی بە بەرپرسەکان بگەیەنێت و ئەوان لێیان تێناگەن، ئەگەر حەق بە خوێندکارەکانیش بێت ئەوا لێیان دەدرێت و دەبردرێنە زیندان ،دەنا لە دوای زانکۆ و لە کاتی حەسانەوە دا لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ دا بە گاز دەخنکێی و یان شوێنی حەوانەوەتان ئاگر دەگرێت .براکەم گوتیشی« :ئەگەر لە زانکۆ ئینگلیسیش بخوێنی و سااڵنی زانکۆ بە بێ کێشە تەواو بکەی و ببیە فەرمانبەری هۆتێلێکیش ،لەوانەیە القت هەڵخلیسکێ و لە باڵکۆنی هۆتێلەکەوە بەربییەوە و بمری». ئەمن نەمدەزانی براکەم بۆ وای دەگوت. وەبیرمە ڕۆژێک گوتم پێم خۆشە ببمە نووسەر ،برا گەورەکەم گوتی جا لەو واڵتەدا ئەگەر ڕاوچییەتی و ڕاوکردنی لەق لەق بووە پیشە ،ئەوا دەتوانی بە نووسەریش بڵێی پیشەیە .نووسەر بۆ ئەوەی بناسرێت و ناوبانگێک پەیدا بکات یان دەبێت بچێتە زیندان یان دەبێ بکوژرێت .پێشم خۆش بوو ببمە یاریزانی یاری تۆپانێ ،بەاڵم براکەم دەیگوت ڕەنگە لە یاری لەگەڵ یاریزانانی واڵتێکی دوژمن دا سەرنەکەوی و نەتوانی گۆڵ تۆمار بکەی ،ئەودەمی سزا دەدرێی و لەوانەشە لە خۆڕاو بە پێکانێکی زۆر سادەش گیانت لەدەست بدەی لە دوای یارییەکە. من ماندوو ببووم و ئیدی نەمدەزانی چ پیشەیەک هەڵبژێرم بۆ ژیانی داهاتووم بۆیە لە براکەم پرسی باشە ئەدی ئەمن ببمە چی؟! براکەم وەاڵمی دامەوە و گوتی: «نازانم بەاڵم هەوڵ بدە کارێک هەڵبژێری کە تێیدا تاک و نایاب و بەناوبانگ بی، کارێک کە کەس ناتوانێت لە هیچ بوارێک دا تاوانبارت بکات و کەسیش نەوێرێت بڵێت پشت چاوت برۆیە» .ئەوە بوو کە بڕیارم دا ببمە سەرۆک کۆمار. وەرگێران لە داڕشتنی فارسیی منداڵێکی نموونەوە بە هێندێک دەسکارییەوە، هانا وریا
ژمارە - ١٥٥مای ٢٠١٥
7
پێمخۆش بوو ببمە .....
کە منداڵ بووم پێم خۆش بوو ببمە پزیشک ،شارەزا و پسپۆر لە بواری لەشی مرۆڤ دا پێم خۆش بوو هەرچی نەخۆشە چارەسەر بکەم .نەشتەرگەریم بۆ زۆر بۆقیش کردبوو و لە خوێنیش نەدەترسام بەاڵم برا گەورەکەم دەی گوت« :ئەتۆ چونکە دەست و خەتت زۆر خۆشە ناتوانی ببییە پزیشک» .براکەم گوتیشی« :ئەگەر ببیە پزیشکی دادوەریش لەوانەیە لە کاتی دیاریکردنی هۆکاری مردنی کەسێک کە لە زیندان دا مردووە ،بۆخۆشت بمری» .من نەمدەزانی براکەم مەبەستی لەو قسەیە چیە؟! من لە زۆر فیلم دا بینیومە پزیشک دەتوانێت بینا و ساختمانیش دروست بکات ،بۆیە بڕیارم دا ببمە ئەندازیار .ئەودەمی دەمتوانی بینای پتەو و بەهێز دروست بکەم و پارەیەکی زۆر کۆ بکەمەوە و دەوڵەمەند بم .بەاڵم برا گەورەکەم چەند ساڵ لەوە پێش بوو بە ئەندازیار کەچی ئێستاش هەروا هەژارە و دەوڵەمەند نەبووە ،براکەم دەیگوت لەو واڵتەی ئێمەدا ئەگەر پارچە خشتێکی هەڵگرییەوە ئەوا ئەندازیارێک لە ژێرییەوە دێتە دەرێ. وەبیرمە کە پێم گوت دەمهەوێ ببمە ئەندازیار ،دەستی بۆ دارەکەی نێو حەوشەکەمان ڕاکێشا و گوتی ئێستا بڕێک ئەو دارەی ڕابوەشێنی بیست ،سی ئەندازیار بەردەبێتەوە. نازانم مەبەستی براکەم چی بوو بەاڵم ئەوەی ڕاست بوو کە دەیگوت هەموو خەڵکی سەر شەقام و کۆاڵنەکان ئەندازیارن ،ئەگەر ئەندازیاریش نەبن ئەوە هەر وەک خوویەک
ف
ێرگەی
زم انی ئی ن گ ل ی ز ی
ژماره - 155بانەمەڕی ١٣٩٤
ساڵو منداڵهکان Hi every body وانهی ئهمجارهمان تایبهت به توانین و نهتوانین ()can / can’t ?What can you do تۆ دهتوانی چی بکهی؟ I can sing من دهتوانم گۆڕانی بڵێم. I can read من دهتوانم بخوێنمهوه I can write من دهتوان بنووسم. We can dance ئێمه دهتوانین سهما بکهین (ههڵپهڕین). I can swim من دهتوانم مهل ه بکهم. I can’t swim من ناتوانم مهل ه بکهم. I can fly من دهتوانم ههڵفڕم. I can’t eat soup من ناتوانم سوپ بخۆم .
6 کاوه ئاههنگهری
ژماره - 155بانەمەڕی ١٣٩٤
الو ه الو ه ال ،پرشهی مانگ و خوهر عهرووسانهگهد هێمان ها خهوهر چهوهیلد پڕ له هسارهێ خهوه دۆیهت شیرین شهكهتی دهر كهر مانگ ه شهو ڕشیهێ و ه خهڵوهت تۆ دۆنیا مهنی ه و ه ئهزرهت تۆ عهرووسانهگهد بگر و ه باوش تو دۆیهت منی ،ئهوه دۆیهت تۆ الو ه الو ه ال ،دهردهگهد و ه لیم بهو تا گهرد یهك گیسێ بچنیم بوهیمهێ تهفریح ،بوهیمهێ بازاڒ شەو ڕنگینێگ ئەڕای بسێنیم عهرووسانهگهد نیشدێهسه ئێرا چهوێ ها تنهو وه تهك و تهنیا ههمیش ه ها الد ،چ هاوڒێگه و ه ناو هیچ حاڵێگ نیهیلێدهد و ه جا الو ه الو ه ال ،گوڵ بایمه دڵد نیهشكنێ ،خهنهێ دایمه عهرووسانهگهد چهنێ عهزیزه عهرووسانهگهد چهنێ ئایمه ههرچهن چۆ مناڵ بێ زووانێگه ئهزیهتی نهكهی ،فر ه زانێگه ن ه گهورا بوودن ،ن ه خۆسهێگ دێرێ خوهش و ه حاڵێ بوو ،عهرووسانێگ ه زوڵف ه شووڕەگهی شانه كردێه چهوی و ه ناخ بهشت هاوردیه الو ه الو ه ال ،بگرهی باوش عهرووسانهگهد خهوی بردیه سهبا عهباسی(ساقی)
5
ژمارە - ١٥٥مای ٢٠١٥
4
ئالفرید نۆبیل زانایهکی سوئیدیه21 ،ی ئۆکتۆبری سالی 1833ل ه ستۆکهۆلم ل ه دایک بووه ،خاوهنی چهندین کارگهی گهورهی چ هکوچۆڵ بووه .ئالفرێد نۆبیل ل ه ساڵی 1866دینامیت و چهندین ماددهی تهقینهوهی دیکهی داهێناوه. ههرچهند ه داهێنانهکانی نۆبێل خزمهتی ب ه مرۆڤهکان نهکردو ه و تهنیا بۆ شهڕو ماڵوێرانکهری بهکار هاتووه ،بهاڵم ئهو ل ه ساڵی 1895ل ه وهسیهتنامهکهی خۆی ههموو داراییهکهی دهبهخشێ ب ه رێکخراوێکی خێرخوازی بۆ دابینکردنو پێدانی خهاڵتیک ب ه ناوی "نۆبیل" ک ه دهدرێ بهو کهسان ه ک ه ههموو ژیانی خۆیان تهرخان کردو ه بۆ خزمهتو پێشکهوتنی بوارهکانی زانست ،پزیشکی ئهدهبیات ،مێژوو ،مافی مرۆڤو ئاشتهوایی. ئالفرید نۆبیل 10ی دیسامبهری ساڵی 1896ل ه والتی ئیتالیا کۆچی دوایی دهکا. ئامادەکردنی :نێعمەت مەال
ژمارە - ١٥٥مای ٢٠١٥
3
وتەی ئەمجارەمان
رۆژی جیهانی مندااڵن
بە بۆنەی هاتنی رۆژی جیهانی مندااڵنەوە لە الیەن ناوەندی منداڵپارێزی رۆژهەاڵتی کوردستان پیرۆزبایی لە هەموو مندااڵنی جیهان و بە تایبەت مندااڵنی کوردستان دەکەین. ١ی ژوئەن رۆژی جیهانی مندااڵنە .بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٤٩ی زایینیو دوای شەری جیهانیی دووهەم لە کۆبوونەی یەکیەتیی دێموکراتیکی ژنان کە لە پاریس گیرا ئەو رۆژە وەک رۆژی جیهانی مندااڵن دیاری کرا ،سااڵنە لە زۆربەی واڵتانی جیهان رێورەسمی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێ لە هەرێمی کوردستانیش سااڵنە ئەو یادە دەکرێتەوە. بەاڵم بەداخەوە لە رۆژهەالتی کوردستان کە تا ئێستا ئازاد نەبووەو منداالنی کورد هیچ مافێکیان نیەو تەنانەت ناتوانن رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی مندااڵنیش بگرن ،لە هەموو مافەکانی خۆیان بێبەشن، تەنانەت ناتوانن بە زمانی خۆشیان بخوێنن .هیوادارین بتوانین لە داهاتوویەکی نزیک دا بە هەموو مافەکانمان بگەینو ئەو بۆنەیە لە رۆژهەاڵتی کوردستان جێژن بگرین. سەرنووسەر
2
ژماره - 155بانەمەڕی ١٣٩٤
دنیای مند ا اڵ ن گۆڤارێکی مانگانهی مندااڵنه ،ناوەندی
منداڵپارێزیی رۆژهەاڵتی كوردستان دەری دەكا
سهرن ووس هر: ش ی ال ن قور بانی فهر دە ستەی نو و س ە را ئ ن :کاو ه اه هنگ هر ی، ه ا ن ا و ریا ،نێعم هت م هال، مینا س وڵتانزادە
پهیوهندی : www.facebook.com/nawendy.mndal.paryzy.kurdistan www.Kurdistanukurd.com
١٥٥
ژماره - 155بانەمەڕی ١٣٩٤
1