نامیلکەیەکی تایبەت بۆ ڕێزگرتن لە ئەندازیارە بە وەفاکەی ڕادیۆ دەنگی کوردستان، موهەندیس خەیاتی

Page 1

‫م‬ ‫ا‬ ‫ڵ‬ ‫ئ‬ ‫ا‬ ‫و‬ ‫ا‬ ‫ئ‬ ‫ە‬ ‫د‬ ‫ن‬ ‫ە‬ ‫ن‬ ‫د‬ ‫ا‬ ‫ز‬ ‫ی‬ ‫گ‬ ‫ـ‬ ‫ـ‬ ‫و‬ ‫ـ‬ ‫ـ‬ ‫بە دەستەکیادەوەری ار‪.. .‬‬ ‫ـ‬ ‫ن‬ ‫ـ‬ ‫ا‬ ‫ە‬ ‫ن‬ ‫و‬ ‫ە‬ ‫ی‬ ‫ی‬ ‫ت‬ ‫ە‬ ‫ۆ‬ ‫بنیاد نرا ک‬ ‫!‬ ‫لەباڵوکراوەکانیناوەندیراگەیاندنی‬ ‫حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ـ دەرەوەی واڵت‬ ‫‪١٣٩٢ - ٢٠١٣‬‬

‫دیزاین‪ :‬ئاگری باڵەکی‬


‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫‪25‬‬


‫‪24‬‬

‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬


‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫‪23‬‬

‫چاو لێ دەکرا لە بنەماڵەی ئێمەشدا هەروا بوو یانی خۆی بە هەڵس کەوتی‬ ‫جوان و موعەدەبانەی وای کردبوو کە هەموان وەک کەس��یکی داوین پاک‬ ‫و بێ وێنە چاوی لێ بکەن ‪ .‬لە کاری حیزبیشدا لە ریزی هەرە دڵسۆزەکاندا‬ ‫بوو ‪.‬‬ ‫بەش بە حالی خۆم سەرەخۆشی لەپێشدا بە بنەماڵەکەی ‪،‬هاوسەنگەرانی‬ ‫و بە تایبەت هاوسەنگەرانی لە رادیۆی دەنگی کوردستان پیشکەس دەکەم‬ ‫و سەبوری بۆ هەموو الیەک بە ئاوات دەخوازم و هیوادارم کە رووحی نەمر‬ ‫هەمیشدە شاد بێ ‪.‬‬ ‫ناوت رەمزی خەباتی بێ پسانەوەمانەو هەموو رۆژێ لەگەڵ دەنگی‬ ‫کوردستان دا دییەوە ماڵەکامنان و لەبیرت ناکەین هاوسەنگەرە ئازەر ییە‬ ‫ئازادیخوازەکامان‪.‬‬


‫‪22‬‬

‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫ل��ە ئەوە بکات کە هی چ نەتەوەیەک و چ حیزبێکە هاوکاری بێت و بۆ‬ ‫زواڵل�تر بوونی دەنگەکەی هەموو توانای خۆی بخاتە گەڕ کە الی هەموان‬ ‫روونە کە هەر وای عەمەل کرد ‪.‬‬ ‫کاک موهەندیس مرۆڤێک بوو کە بە قسە خۆش وپڕ لە موحەبەتەکانی‬ ‫کە دەگەیشتە الت ورەی پێ دەبەخشیو ئێعتامد بە نەفسی « ال درووست‬ ‫دەکردین ‪ ،‬بۆ منوونە ئێمە کە هەر لە منداڵیەوە لەگەلی بووین و گەورە بوونی‬ ‫ئێمەی دیبوو و دەیزانی چەندە لەو ژیانی شۆڕش��ەدا ئازار و نەهامەتیامن‬ ‫چەش��توە و لەو رێگەیەدا تەمەنێکامن تێپەراند وە ‪،‬کە دەگەیشتینە الی‬ ‫هەمیشە بە چاوێکی پڕ لە هیواوە دەیڕوانیە سیاممان و زۆر جار بە چاوی‬ ‫پڕ لە ئاو پێی دەگوتین ‪،‬دیارە بەو زاراوەی خۆی کە هەمومان عادەمتان پێ‬ ‫گرتبوو دەیگوت ‹ کچێ ئەوە تۆ چ دەخۆی کە هەر پیر نابی و هەمیشە‬ ‫شاد و سەری حاڵ و جەوانی من لەمێژە تۆ دەبینم هەر وای نانی حیزب‬ ‫هەر جوانتان دەکات « ‪.‬‬ ‫ئێمە دوای ئەوەی کە زۆر بە داخەوە ریزەکانی عیزب تووشی لەت بوون‬ ‫هات پەیوەندیامن کە گەڵ کا موهەندیس هەر نەپچڕاند و سەردامنان‬ ‫دەکرد و ئاگامان لیی بوو چونکە دەمانزانی دڵی کاک موهەندیس لەت‬ ‫نابێ هی هەموانە و بە بێ ئەو کەس��انەی کە زیاتر لە ‪ ٣‬دەیە لەگەڵیان‬ ‫ژیاوە کە مەنسوور خورسەوی یەکیک لەو کەسانە بوو ناژیت و هەمیش‬ ‫وەک کوڕەکانی خۆی چاوی لێ دەکردن و لەبەر دەست خۆیدا گەورە‬ ‫بوون و فێری کار و دەرسی خۆڕاگری لە بەرامبەر دوژمنی هەمواندا لەو‬ ‫فێر بووبون‪.‬‬ ‫کاک موهەندیس لە هەموو بنەماڵەکاندا وەک کەس��ێکی نزیکی خۆیان‬


‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫‪21‬‬

‫ووتەی بەرێز سۆیال قادری لەسەر بەرێز‬

‫موهەندیس رەزا خەیاتی‬

‫موهەندی��س رەزا خەیاتی نارساو بە « کاک موهەندی��س « لە ناو‬ ‫هاوسەنگەرانیدا ‪ ،‬مرۆڤێکی دڵسۆز ‪،‬بە بیرو باوەڕ ‪ ،‬کەسێکی خەباتکاری‬ ‫رێگەی ئازادیخوازی و ئازەریەکی نیشتامن پەروەر و ئازادیخواز بەو مانایە‬ ‫کە ئەو حەقەی بە هەموو هاونیشتامنیانی لە ئێراندا بە رەوا دەزانی ‪.‬‬ ‫رۆڵەی فیداکاری حیزبی دێموکرات بە حەق ئەندازیاری دەنگی کوردستانی‬ ‫ئێران بوو ‪.‬هەوڵ و هیمەتی کاک موهەندیسی ریزەکانی حیزبی دێموکرات‬ ‫لە سەرەتای دامەزرانی رادیۆی دەنگی کوردستان نیشاندەری ئەوە بوو کە‬ ‫هەر دەنگێک کە مەزڵومیەتی گەلێکی لێ باڵو بکرێتەوە بێ ئەوەی کە سڵ‬


‫‪20‬‬

‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫ووتەی بەرێز مامۆستا بێبەش لەسەر بەرێز‬

‫موهەندیس رەزا خەیاتی‬ ‫مامۆستا بێبەش‬

‫موهەندیس خەیاتی کەس��ێکی ئازەری بوو کە لە زۆر کورد زیاتر خزمەتی بە‬ ‫خەباتی نەتەوەییامن کرد‪.‬تا ژیا بە کورد و بە ئامانجەکانی کورد و بە دەنگی‬ ‫کورد وەفادار ما‪.‬‬ ‫مۆهەندیس خەیاتی کەسێکی لە سەرەخۆ و بە ئەدەب و خاوەن نزاکەت بوو‪.‬‬ ‫کورد نەبوو بەاڵم لە زۆر کورد زۆر زیاتر خزمەتی بە بزووتنەوەی مافویستانە و‬ ‫رزگاریخوازانەی کورد کرد‪ .‬دامەزرێنەری دەنگی کوردس��تانی ئێران بوو و هەتا‬ ‫دوا هەناس��ەی ژیان سەربەرزانە بەو دەنگەوە وەفادار مایەوە‪ ،‬ئەو دەنگەی‬ ‫کە لە رۆژهەاڵتی کوردس��تان لە نیو دڵی درشت و وردی کورددا جێی خۆی‬ ‫کردۆتەوە و وەک پەیامدەرێکی راستی وێژ و هیوا بەخش و دوژمن سڕکەر‬ ‫ناوی دەرکردوە‪،‬بۆیە کاک مۆهەندیسیش کە دامەزرێنەری ئەو دەنگە بووە‬ ‫بۆتەخۆشەویستی کوردان و کە کوردستان رزگار کرا وەک هەر خەباتگێرێکی‬ ‫نەمر پەیکەرەی لێ ساز دەکرێ‬


‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫‪19‬‬

‫تێکنیکی سەرپەرستیی ڕادیۆ دەنگی ‪-3‬کوردستانی دەکرد ‪ -‬کە ئەوە زۆر گرینگ‬ ‫بوو‪ ،-‬بەڵکوو گرینگیی خزمەتەکانی دە هەڵوێستەکەی دا بوو کە ژیانی ئاسایی‬ ‫خۆی بە جێ هێشت و تێکەڵ بە ڕەوتێک بوو کە خودی کوردەکان کەمرت خۆیان‬ ‫لێ دەدا‪ .‬موهەندیس خەیاتی تەنیا ئازەری زمان نەبوو دەنێو ڕیزەکانی حیزبی‬ ‫دێمۆکڕات دا خزمەتی بە خەباتی کورد دەکرد‪ ،‬بەاڵم تەنیا ئازەری زمان بوو‬ ‫کە زۆرترین ماوەی ژیانی بۆ خزمەت بە خەباتی کورد تەرخان کرد وهەر لەو‬ ‫ڕێگایەش دا سەری نایەوە‪ .‬کەسێکی ئاوا دیارە جێگای خۆی دە نێو دڵی کوردان‬ ‫دا دەکاتەوە و دەبێتە خۆشەویستی هەتا هەتایی‪ .‬جا کەسایەتی لەوە گەورەتر‬ ‫چ دەبێ؟‬ ‫هەیاس کاردۆ‬ ‫‪ ١٧/١١/٢٠١٣‬ئوستڕالیا‬


‫‪18‬‬

‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫ووتەی بەرێز هەیاس کاردۆ لەسەر بەرێز‬

‫موهەندیس رەزا خەیاتی‬ ‫هەیاس کاردۆ‬ ‫من بە دەقیقی نازانم پێوەری دیاری کردنی کەسایەتیی مرڤەکان چییە‬ ‫بۆیە زۆر خۆم لەو باسە نادەم و زیاتر پێم خۆشە نرخی خزمەتەکانی موهەندیس‬ ‫خەیاتی بە حیزبی دێمۆکڕات و لەو ڕێگایەشەوە بە گەلی کورد هەڵسەنگێنم‪.‬‬ ‫وا زانراوە ئەوانەی دەبنە «ئەڕتەش��ی» واتە لەنێو هێزە نیزامییەکانی واڵتان دا‬ ‫کار دەکەن دڵ ڕەق و بێ بەزە و گوێ لەمس�تن‪ .‬هاتنی موهەندیس خەیاتی‬ ‫ڕاست لەپادگانی نیزامی ڕا بۆ نێو هێزی پێشمەرگە و نێو هێزێکی شۆڕشگێڕ و‬ ‫تێکەاڵو بوونی دەگەڵ کوردان ئەو ڕاستییەی سەملاند کە لەنێو هێزی ئەڕتەشیش‬ ‫دا مرۆڤی دڵ نەرم‪ ،‬بە بەزە و خاوەن هەڵوێست پەیدا دەبن‪ .‬ئەو ئازەری زمانە‬ ‫کە نە وش��ەیەکی کوردی دەزانی و نە کەسێکی سیاسیکار بوو هەتا لەڕووی‬ ‫هەڵوێستی سیاسییەوە پشتیوانی لەخەباتی کورد بکا‪ ،‬بەو تێکەڵ بوونەی دەگەڵ‬ ‫کوردان و وەئەستۆ گرتنی ئەرکێکی یەکجار گرینگ و پێویستی وەک دامەزراندنی‬ ‫ڕادیۆ‪ ،‬ناوی خۆی خستە سەر الپەڕەکانی مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازیی کورد‬ ‫و کوردی قەرزداری خۆی کرد‪ .‬ناوبراو کە قەت نەیتوانی فێری کوردی بێ و‬ ‫بە زمانی کوردی ب��دوێ‪ ،‬خزمەتێکی بە کوردی ڕۆژهەاڵت کرد کە جێی لێ فێر‬ ‫بوونە‪ .‬گرینگیی خزمەتی موهەندیس خەیاتی هەر ئەوە نەبوو وەک کارناسێکی‬


‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫‪17‬‬

‫رێزەکانی حیزب‌دا بێ چاواروانی پاداش و تەنانەت دەست خۆشیەک بەو‬ ‫پەری سەداقەت و دەست پاکی ئەرکی سەرش��انی بەرێوەبرد‪ ،‬کێوبەکێو دۆڵ‬ ‫ب��ەدۆڵ و ناوچە بە ناوچە لە ژێر رەهێلەی تۆپ و خۆماپارە و راکێت بارانی‬ ‫فرۆکە شەرکەرەکانی دۆژمن‌دا بەهاوکاری هاورێیانی ئە رادیۆیەی وەک گڵێنەی‬ ‫چاوی خۆی پاراس��ت بۆ یەک ساعات نەیهێشت ئەو دەنگە زوواللە کپ ببێ‪.‬‬ ‫موهەندیس خەیاتی چ لە باری بە هێزکردنی رادیۆ چ لە بواری پەرە پێدانی‬ ‫رایەلکەی بێ‌سیمی دامەزرێنێت خزمەتی بە بزووتنەوەی میللی دیموکراتیکی‬ ‫گەلەکەمان کرد هەروەها لە ماوەی ژیانی پڕ لە ش��انازی خۆیدا بە پێکهێنانی‬ ‫دەورەی فەنی وەک ماموستایەکی دڵسۆز و فیداکار بە دەیان کادری فەنی لە‬ ‫نێو ریزی حیزبی دیموکرات‌دا پێگەیاندوون کە بە باشاترین سەرمایەی مەعنەوی‬ ‫بۆ داهاتووی گەڵی کورد لە رۆژهەاڵتی کوردستانن لە یەک قسەدا خزمەتەکانی‬ ‫موهەندیس خەیاتی لە ماوەی دووروودرێژی ژیانی خەباتگێرانەی‌دا ئەوەندە‬ ‫بەرچاون کە هەڵ‌دەگری کتێبێکی لە سەر بنوورسێ‪.‬‬


‫‪16‬‬

‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫مو گۆ‬ ‫ش‬ ‫ە‬ ‫ی‬ ‫هەند ە‬ ‫ک‬ ‫ل‬ ‫ک ی‬ ‫ە‬ ‫س‬ ‫خ‬ ‫ورد و رەزا ز‬ ‫م‬ ‫ە‬ ‫ت‬ ‫ە‬ ‫ب‬ ‫زووتنەوخەیاتی ب کانی‬ ‫ەرەوا ە‬ ‫گ‬ ‫ە‬ ‫ل‬ ‫کەی ی‬ ‫ئەحمەد قادری‬ ‫خوالێ‌خۆشبوو موهەندیس رەزا خەیاتی کەلە بنەماڵەکەی ئازەری زمانی‬ ‫شاری خۆی لە دایک ببو‪ ،‬بۆ خزمەت بە گەڵی کورد و بزووتنەوە نەتەوەیاتیەکەی‬ ‫ساڵی ‪١٣٥٩‬ئ هەتاوی دەستی لە ژیانی ئاسایی و هە‪،‬موو بەرژەوەندییە‬ ‫شەخس��یەکانی هەڵگرت و‪،‬االوایی لە بنەماڵەوە زێد وژینگەی خۆی خواست‪.‬‬ ‫پاش�ماوەی ژیانی پڕ بەرهەمی خۆی لە نێو ریزەکانی حیزبی دیمۆکرات‌دا لە‬ ‫پێناوی ئەو رێبازەدا تەرخان‌کرد‪.‬‬ ‫بە هەوڵ و تێکۆشانی دلسۆزانەی موهەندیس خەیاتی لەو قۆناغە هەستیارەی‬ ‫بزووتنەوەی میللی دیموکتایک ‌ی گەلەکەمان‌دا رادیۆی دەنگی کوردستان بە‬ ‫ئامراز و کەڵوپەڵی سەرەتایی دەستی بە کار کرد‪ ،‬دەنگی خەبات و خۆراگری و‬ ‫فیداکاری ڕۆلە نەترسەکانی گەڵی کوردی گەیاندە گوێ ئازادی خوازان‪.‬‬ ‫موهەندیس خەیاتی لەماوەی ‪٣٣‬س��اڵ تەمەنی پێشمەرگایەتی خۆی لە نێو‬


‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫‪15‬‬

‫بە رەوش��تە نەرم و نیانەکانی و پەیوەندیی دۆستانەی لەگەڵ‬ ‫رێبەران‪،‬کادرەکان‪،‬پێشمەرگەکان و بنەماڵە تێکۆشەرەکانی کورد‪ ،‬توانیبووی خۆی‬ ‫لە نێو دڵییان دا جێ وەکات‪.‬‬ ‫کۆچی دوایی موهەندیس‪ ،‬بۆ سەرجەم هاوسەنەگەرەکان و ئەو کەسانەی کە‬ ‫ئەویان دەناسی‪ ،‬بێ گومان هەواڵێکی دڵتەزێن و ناخۆشە‪.‬‬ ‫ئەم تێکۆشەرە ئازەریە‪ ،‬حەقی بەسەر ئێمەی دێموکرات و کوردەوە هەیە‪.‬‬ ‫دڵنگەرانین بە بیستنی هەواڵی کۆچیی بە هۆی رووداوێکی هاتووچووەوە ‪.‬‬ ‫پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەر جەم دۆستان‪ ،‬بنەماڵەی بەڕێزی‬ ‫موهەندیس خەیاتی‪ ،‬سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکرات و هاوڕێیانی لە کوردستان‬ ‫و ئازەربایجان دەکەین‪.‬‬ ‫تێبینی‪:‬‬ ‫ئەم بەشە وەرمگێراوەتەوە لە زمانی فارسەیەوە کە کاک قادر وریا لەسەر‬ ‫دیواری فەیسبووک‪ ،‬دایاننابوو‪.‬‬ ‫ئازاد‬


‫‪14‬‬

‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬ ‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ‬ ‫تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫قادر وریا‬

‫ناوێکی نارساو و س��یامیێکی خۆشەویست بۆ سەرجەم ئەو کەسانە بوو کە‬ ‫تەمەنی خۆیان لە پێناو ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات دا بەخشی‪.‬‬ ‫لە دەس��تپێکی رادیۆ دەنگی کورستانی ئێران لە س��اڵی ‪1359‬ی هەتاوی و‬ ‫پەخشی بەرنامەکانی لەسەرەتاوە‪ ،‬موهەندیس خەیاتی ناو و کەسێکی نارساوو‬ ‫خۆشەویست بۆ بیسەرانی ئەم رادیویە و الیەنگرانی حیزبی دێموکرات مایەوە‪.‬‬ ‫لە نێوان ژیانی شۆڕشگێرانەی لەگەڵ تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێوان کێوە‬ ‫س��ەربەرزەکانی کوردسان و لە نێو هەموو دژواریەکان و ژیانی نێو بنەماڵە و‬ ‫هاوزمانانی ژێر دەس��تی حکومەتی کۆماری ئیسالمی‪ ،‬ژیانی شۆڕشگێرانەکەی‬ ‫هەڵبژارد‪.‬‬ ‫خەڵکی کوردستان و هاوس��ەنگەرانی موهەندیس لە حیزبی دێموکرات‪ ،‬بە‬ ‫هۆی ئ��ەو خزمەتانە و لەخۆبردوویانەی کە بە گەلی کورد و ئامانجەکانی ئەو‬ ‫گەلەی کردبوو ‪،‬هەمویان لەبەر چاو دابوو و رێزیان لێدەگرت‪.‬‬ ‫موهەندیس خەیاتی بە هۆی ئەوەی کە شارەزایی لە تێکنۆلۆژی بێسیم و‬ ‫رادار و رادیۆی هەبوو‪ ،‬یارمەتیدەری حیزبی دێموکرات و حیزبە کوردس��تانی و‬ ‫ئێرانیەکانی بۆ ئەم بوارە دابوو‪.‬‬ ‫جیا لەوەی کە خزمەتێکی زۆری بە رادیۆی حیزبی دێموکڕات کردبوو‪،‬‬


‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫‪13‬‬

‫ووتەی بەرێز سیامەک قەوی پەنجە لەسەر بەرێز‬

‫موهەندیس رەزا خەیاتی‬

‫سیامەک قەوی پەنجە‬ ‫ئەگەر مبەوێ موهەندیس خەیاتی لە چەند دێڕدا بناس��ێنم دەبێ بڵێم کە‬ ‫موهەندیس دەگەڵ ئەوەی کە دەیتوانی لە دوای شۆڕش��ی گەالنی ئێران لە‬ ‫ساڵی ‪1357‬ی هەتاوی وەک هاوڕەگەز و هاوکارانی خۆی‪ ،‬ژیانێکی ئاسایی و تا‬ ‫رادەیەک باش بۆخۆی دابین بکا‪ ،‬بەاڵم بەهۆی ئەوەیکە ماوەیەکی زۆر بوو لە‬ ‫ناوچەی کوردان ژیابوو و ‪ ،‬ئوگرێکی تایبەتی بە کوردان پەیدا کردبوو‪ ،‬دەس��تی‬ ‫کردە هاوکاری شۆڕشگێڕانی کورد و بە کەڵک وەرگرتن لە زانیاری و تەخەسوس‬ ‫و تەجرەبەیەکی کە هەیبوو‪ ،‬یەکێک لە ئاواتەکانی شۆڕشی کوردستان و حیزبی‬ ‫دێموکرات کە بریتی بوو لە دامەزرانی رادیۆ و رایەلکەیەکی بێ‌سیمی بەهێز و‬ ‫کارامە‪ ،‬وەدی بێنێ‪.‬‬ ‫موهەندیس مرۆڤێکی لەخۆبردوو کار جوان بوو‪ .‬بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی‪،‬‬ ‫شەو و رۆژی نەدەناسی‪ .‬زۆر دەروەستی نەزم و رێک‌و پێکی بوو‪ .‬لە هیچ چەشنە‬ ‫هاوکارییەک دەگەڵ هێزە شۆڕش��گێرەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستانیش‬ ‫درێغی نەدەکرد‪ .‬موهەندیس خەیاتی هەتا دواساتەکانی ژیانی خۆشەویستی و‬ ‫ئۆگری و ئیامن و بڕوای بە شۆڕش��ی گەلی کورد و حیزبی دێموکرات لە دەست‬ ‫نەدا‪ .‬گەلی کورد و حیزبی دێموکرات بەراس��تی زۆر قەرزداری ئەو مرۆڤ‬ ‫خۆبەخشەن‪.‬‬ ‫یادی بەرێز و بەخێر و رێگای پڕ رێبوار‬


‫‪12‬‬

‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫خس��ت کە وەکوو ئینسانێکی غەیرە کورد خزمەتی ئینس��ان بکات‪ .‬خزمەتی‬ ‫ئازادی بکات‪.‬لە دژی نابەرامبەری و زۆڵ��م وزۆر ڕاپەڕێ و هەموو ژیانی خۆی‬ ‫تەرخانی وەدیهێنانی ئامانجە کانی بکات‪...‬ئەوجۆرە ئینسانانەلە کۆمەڵگای‬ ‫جیهانی وبەتایبەتی رۆژهەاڵتی ناوەڕاس��ت دا زۆر دەگمەنن‪..‬هەربۆیە مەرگی‬ ‫موهەندیس ڕەزا خەیاتی خەسارێکی زۆر گەورەبوو کە لە بزاوی ئازادیخوازیی‬ ‫کوردس��تان کەوت‪ .‬بزوتنەوەی کورد یەکێک لە قابیلرتین و شۆڕشگێڕترین‬ ‫ئەندامانی خۆی لە دەست دا‪.‬بزووتنەوەی کوردو حێزبی دێمۆکرات قەرزداری‬ ‫زەحمەت وماندوویەتی ڕەوانش��اد موهەندیس ڕەزا خەیاتی یە‪.‬لە داهاتووی‬ ‫ڕوونی کوردستان دا بێشک دەبێ پەیکەرەیەک لەو ئینسانە ئاشق بەئازادی و بە‬ ‫کەرامەتی ئینسانییە دابتارشێ و لە گۆڕەپانی هەموو شارو شارۆچکەیەکی ئەو‬ ‫نیشتامنە دابندرێ و هەموو رۆژێ کە بە تەنیشتی دا تێپەری‪ ،‬سەری رێزی بۆ‬ ‫نەوی بکەی‪...‬‬ ‫هەزارن ساڵو لە گیانی پاکی رەفیق و هاسەنگەی رۆژەسەختەکانی خەباتم‬ ‫شادڕەوان موهەندیس ڕەزا خەیاتی ‪...‬‬ ‫ئەحمەد شێربەگی‬


‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫‪11‬‬

‫پێگەیاند و پەروەردەی کردن ‪.‬ئەوە باری پس��پۆڕی یەکەیەتی کە هەر سات و‬ ‫رۆژێکی بۆ خۆی هەڵگری گەلێک تایبەمتەندی زەق وبەرچاوە کە لەو ئینسانەدا‬ ‫پەنگی خواردبوە‪.‬بە قەولی شەهیدی سەرکردە کاک دوکتور سەعید‪:‬‬ ‫‹›پسپۆری مەهەندیس ڕەزا خەیاتی هەر دەلێێ تایبەت بۆ هەلو مەرجی‬ ‫ت ساز بکات‪.‬لە هیچ شەرایەتێک دا‬ ‫کوردس��تان دروست کراوە ‪،‬لە هیچ‪ ،‬ش ‌‬ ‫تێ نەمێنێ‪،‬بە النی کەمی مئیکانات النی زۆری ئیستیفادەو بەهرە وەربگرێ‬ ‫ئەو پس��پۆری یەی کە هەیەتی مومکینە دەیان موهەندیسی دیکە ئەوەیان بۆ‬ ‫نەکرابا››‪...‬‬ ‫‪.‬بەاڵم ئەوەی مەبەستی منە و پێویستە لێرەدا ئاماژەی پێبکەم و هەقیشە‬ ‫بەراستی هەڵوێستەی لە سەر بکردرێ جەوهەری شۆڕشگێڕیی مەهەندیس ڕەزا‬ ‫خەیاتی یە‪ .‬هەروەک باسم کرد ئەو کورد نەبوو کە بە هۆی کورد بوونییەوە‬ ‫دڵی بۆ ئازادی کوردستان ترپەی بێ‪ .‬ئەو لە گەلێکی دیکە بوو هیچ پێوەندی بە‬ ‫کوردەوە نەبوو بەاڵم هەس��تی ئینسان دۆستی و هەستی ئازادیخوازی وای لە‬ ‫مەهەندی��س خەیاتی کرد کە بەرامبەر بەو زوڵم وزۆری و تاوان و جینایەتانەی‬ ‫کە کۆماری ئیسالمی دەرهەق بە گەلی مافخوازی کورد ڕەچاوی کردوە بێدەنگ‬ ‫نەبێ‪ .‬ئەوە خس��لەتی هەر مەرۆفێکی ئازادیخوازە کە لە هەر شوێنێکی ئەم‬ ‫جیهانە هەس��تی بە نابەرابەری و پێشێلکاری مافی ئینسان کرد دڵی بۆی لێد‌ا‬ ‫‪ .‬دڵی پر لە ئەوین بە ئازادی و کەرامەتی ئنس��انی لە مەهەندیس خەیاتی دا‬ ‫کلپەی ساند و چی دیکە نەیتوانی شاهیدی ئەو زوڵم وزۆری یانە بێ کە دەر‬ ‫هەق بە گەڵی کورد لە رۆژهەاڵتی کوردستان دەکردرێ‪.‬هەربۆیە وەک ئیسانێکی‬ ‫جەهان وەتەنی بە باوەرێکی چەسپاو پتەو و ئیامنێکی قایم و خاوێن تێکەڵ بە‬ ‫بزووتنەوەی شوڕشگێڕانەی کوردستان بوو‪.‬‬ ‫موهەندیس خەیاتی لە هەڵو مەرجێکی حەیاتی وچارەنووس س��از دا لە‬ ‫هانای گەلی کوردەوە هات‪...‬هەموو پسپۆری و توانا و قابیلیەتی خۆی وەگەر‬


‫‪10‬‬

‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫رۆژهەاڵتی کوردس��تان ببوو‪.‬بوونی کەسایەتێکی وا لە بزووتنەوەی کوردستان‬ ‫خۆی لە خۆی دا هەلگری ئەو دیاردەیە کە بزووتنەوەکە ‪،‬بزووتنەوەیەکی بەر‬ ‫هەقە‪ .‬رەوایی دەدا بە بزووتنەوەیەک کە لە س��ەر بنەمای مافی چارەی خۆی‬ ‫نووسین لە هەموو شکلەکانی دا خۆی دەردەخات‪.‬هەربۆیە هاتنی مەهەندیس‬ ‫رەزا خەیانی بۆ نێو بزووتنەوەی کورد وپەیوەست بوونی بە ریزەکانی حیزبی‬ ‫دێمۆکرات ئەوە دەس��ەملێنی کە کوردستان سەنگەری ئازادی یەو هەموو چینو‬ ‫توێژو رەگەز وئاین و بیرێک لە خۆی دەگرێ ‪.‬من باس��ی شارەزایی و پسپۆری‬ ‫موهەندی��س رەزا خەیاتی ناکەم کە چەندە لێهاتوو و بەکەڵک بوو‪.‬چەندە رۆڵ‬ ‫و نەخشێکی کارای هەبوو لە گەورەکردن و پێگەیاندنی یەکەم رادیۆی دژ‬ ‫بەری کۆماری ئیس�لامی ئێران دا‪ .‬ئەو دەنگە چەندە شوێندانەر بوو لە سەر‬ ‫ڕەوتی بەروەپێش بردنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان ‪.‬باسی شەو شەو‬ ‫نەخوونی و زەحمەت وفیداکاری یەکانی شادڕەوان خەیاتی نکەم کە چ رۆڵێکی‬ ‫لە گەروە کردن و پێگەیاندنی ئەو دەنگە دا گێڕا‪ .‬باسی ئەوە ناکەم کە چ توانایی‬ ‫و قابیلییەتێکی لە خۆی نیشان دا بەو ئیامکاناتە کەمەی کە لە بەر دەستی‬ ‫دابوو چۆن توانی بەرامبەر بە هێزو ئیمکاناتی زەبەالحی لۆجیس��تیکی کۆماری‬ ‫ئیسالمی لە مەر بێ دەنگ کردنی ئەو دەنگە ڕەوایە دابەربەرەکانی بکات‪...‬ئەوە‬ ‫لە توانایی و پس��پۆریی کەسێکی وەک موهەندیس ڕەزا خەیاتی دەوەشێتەوە‬ ‫کە دەنگی کوردس��تانی ئێران رۆژ بە رۆژ زیاتر و بە تواناتر بااڵ بکات‪ ...‬باسی‬ ‫ئەوە ناکەم کە موهەندیس خەیاتی بەهێزترین رایەلکەی موخابراتی و پێوەندی‬ ‫لە نێو حیزبدا دامەزراند ‪ ،‬بەو ئیمکاناتە بەرتەسکەی کە لە بەر دەست ی‬ ‫دابوو‪،‬لە هەل و مەرجە سەخت ودژوارەی خەباتدا کە تێیدا دەژیا توانی هەموو‬ ‫هێزەکانی پێش��مەرگەو کۆمیتە شارستانەکانی حیزبی بە یەکەوە ببەستێتەوە و‬ ‫هەماهەنگیان بکات‪ .‬باسی ئەوە ناکەم بە سەدان کادری بەوەجی لەم بوارەدا‬


‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫‪9‬‬

‫شەهید تەها حەتیقی‪ ،‬شەهید رەزا خەیات‪ ،‬ئەحمەدی شێربەگی‬

‫برای بەرێزو هێژا کاک ئازاد ئەمکاتەت باش‪.‬سپاس بۆ ئەم بە سەر‬ ‫کردنەوەیەت ودەستت خۆش بێ بۆ زیندووراگرتنی یادی شادڕەوان‬ ‫موهەندیس ڕەزا خەیاتی‪...‬ئەوەش لە وەاڵمی ئەو پرس��یارەتان دا کە‬ ‫ئاڕاستەتان کردبووم‪.‬سەرکەوتوو بێ و بە هیوای داهاتوویەکی گەش‪...‬‬ ‫ئەحمەد شێربەگی‬

‫رەوانشاد موهەندیس رەزا خەیاتی خاوەنی دووکەسایەتی جیاواز بوو کە‬ ‫لە یەک جەستە دا یەکیان گرتبۆوە‪..‬ئێمە هەموومان دەزانین ئەو کەسە کورد‬ ‫نەبوو‪.‬لە نەتەوەیەکی دیکە بوو کە تێکەل بە کاروانی شۆڕشگێڕانی کوردی‬


‫‪8‬‬

‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫ووتەی بەرێز‬ ‫خوشکە خەدیجەی مەعزور لەسەر بەرێز‬

‫موهەندیس رەزا خەیاتی‬

‫خەدیجەی مەعزور‬ ‫کاک موهندیس ! دەنگت لە گوێم دا دەزرینگێتەوە کە هاوارت دەکرد و‬ ‫بە منت دەکوت خەدیجە خانم بولبولی کوردس��تان ‪ ،،‬نێجە سەن‪ ،،‬چۆنی ؟ من‬ ‫‪ ٣٢‬س��ال لەوە پێش لە ‪،،‬دۆڵی دێمۆکرات ‪ ،،‬تۆم ناسی تۆم لە ژێر چادرێک و لە‬ ‫پشت دەزگایەیەک دی کە وەک عاشقێک بە دەوری دڵدارەکەت دا دەسوورای‪،‬‬ ‫تۆم بە هۆی دوکتور ش��ەرەفکەندی نەمرەوە ناس��ی‪ .‬پیاوێکی عاشق‪ ،‬عاشقی‬ ‫ئامێر و کەلوپەلی ئەو رادیۆیە بوو کە بۆ خۆی لە گەڵ پێش��مەرگەکانی حیزبی‬ ‫دێمۆکرات بۆ حیزبی بە دیاری‌هێنا بوو‪ ،‬تا دەنگی گەلی زوڵملێکراوی کورد بە‬ ‫دونیا رابگەیەنێ‪.‬تۆ س��االنێکی زۆر وەک مۆم بۆ رادیو و ئەم خەڵکە سووتای‬ ‫بەاڵم هەرگیز نەکوژایەوە‪ .‬بۆ ئەوەی دەنگ ‪،‬نەوەستێ شەوانت رۆژ کردەوە‪،‬‬ ‫عەودالی شاخ و دۆڵەکانی کوردستان بووی‪،‬گەلێک جەورت لە پێناوی کورد و‬ ‫رادیۆ دا کێشا و تەمەنت دوور لە بنەماڵە و خزم و کەسان دانا‪ ،‬بەاڵم تۆ هەر‬ ‫عاش��ق بووی و هەر عاشق بووی‪ ،‬وەک مەم لە پێناو زین دا ئارام سەرت ناوە‪.‬‬ ‫ئێمە دۆستان هاورێیانت بە تایبەت ئەوانەی لە گەڵ تۆ کارمان کردوە هەمێشە‬ ‫بە تاسەوە و بە رێزەوە باست دەکەین ویادت دەکەینەوە‪.‬رووحت شاد بێ‪.‬‬ ‫مهندس خەیاتی وەک پەپولەیەک وابوو بە دەوری رادیۆ دەنگی کوردستان‬ ‫دەگەراو بۆنی دەکرد و تاوێک نەدەرسەوت‪ .‬ئەو عاشقی دەنگی کوردستان بوو‪.‬‬ ‫رادیۆ کۆرپە خۆشەویستەکەی بوو کە ئەم کۆرپەیە هەرگێز گەورە نەبوو‪.‬‬


‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫‪7‬‬

‫ووتەی بەرێز جەلیل گادانی لەسەر بەرێز‬

‫موهەندیس رەزا خەیاتی‬ ‫جەلیل گادانی‬ ‫موهەندیس خەیاتی زەمانی ش��ا دەرەجەداری ژاندارمێری بوو لە بەش��ی‬ ‫کارەبا و ئێلکرتۆنیکدا کاری دەکرد‪ .‬شانس��ی ئەوەی هەبوو ببێتە ئەفسەریش‪.‬‬ ‫پێشرت لەگەڵ کاک خەلیل و کاک محەممەدی برام بە هۆی کارەکەیەوەزۆر‬ ‫تێکەڵ بوو‪ .‬هەر لە رێگەی کاک خەلیلەوە لەگەڵ حیزب ئاشنا بوو‪ .‬لە بەهاری‬ ‫ساڵی ‪ ٥٩‬رەسمەن هاتە نێو حیزب و بەهاوکاری کەک خەلیل و سەید رەسوڵی‬ ‫بابی گەورە خەریکی دامەزراندنی رادیۆ دەنگی کوردس��تان بوو‪ .‬لەو کاتەوە‬ ‫هەموو کاری فەننی رادیۆی وە ئەستۆ گرت و نەتەنیا بۆ رادیۆی ئێمە بەڵکوو‬ ‫بۆ دامەزراندنی رادیۆی یەکیەتی نیشتامنی و حیزبی شیوعیش هاوکار بوو‪ .‬بۆ‬ ‫دامەزراندنی بێ‌سیم و موخابراتی حیزبیش نەفەری یەکەم بوو‪ .‬بە دەیان کەسی‬ ‫فێری کاری بێ‌س��یم کرد‪ .‬هەرچەندە بە رەچەڵەک ئازەری بوو‪ ،‬زیاتر بە فارسی‬ ‫قسەی دەکرد‪ .‬پیاوێکی بە راس��تی خزمەتگوزار و ئەمەگناس بوو و تا ئاخرین‬ ‫نەفەس بە حیزب وەفادار ماو دەس��تی لە ماڵ و مڵک و بنەماڵەی هەڵگرتبوو‪،‬‬ ‫هەمووی فیدای خزمەت بە حیزب کرد‪ .‬بە داخەوە رۆژی ش��ەممە رێکەوتی‬ ‫‪١٣٩٢/٨/٢٥‬ی هەتاوی لە رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری کۆیە گیانی لەدەست‬ ‫داو رۆژی دواتر واتە یەک‌شەممە لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزب لە نێو ئاپۆڕای‬ ‫کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانی هەر دوو باڵی حیزبی دێموکڕات بە خاک‬ ‫ئەسپێردرا‪.‬‬


‫‪6‬‬

‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫زه‌حمه‌ت‌و ‌فیداکاری‌یه‌کانی ده‌که‌نه‌وه‌‪.‬‬ ‫وه‌ک شه‌خسی خۆم پێم‌خۆش��ه‌ به‌دڵێکی پڕ له‌داخ‌و که‌سه‌ره‌وه‌ یادی ئه‌و‬ ‫دۆست‌و هاوڕێ له‌مێژینه‌یه‌م بکه‌مه‌وه‌ که‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ سی‌ساڵ گه‌رمرتین‬ ‫پێوه‌ندیی برایانه‌ پێکیه‌وه‌ گرێ دابووین‌و له‌ هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا جارێک لێک‬ ‫دانه‌بڕاین‪ .‬نامه‌وێ ئه‌و مه‌راقه‌ش��م بش��ارمه‌وه‌ که‌ ته‌نیا چل‌وه ‌هشت سه‌عات‬ ‫پێش ئه‌و ڕووداوه‌ ته‌له‌فونی کرد گوتی ده‌مه‌وێ بێمه‌ س��ه‌ردانت‪ ،‬که‌ به‌داخه‌وه‌‬ ‫له‌به‌ر هێندێ گرفتاری داوام لێ‌کرد سه‌ردانه‌که‌ بۆ سه‌ره‌تای حه‌وتووی ئاینده‌‬ ‫هه‌ڵ‌بگرین‌و به‌م‌جۆره‌ کورد گوته‌نی لێی دیدارئاخره‌ت بووم‪.‬‬ ‫به‌ بۆنه‌ی له‌د ‌هست‌چوونی ئه‌و مرۆڤه‌ دڵسۆزه‌و ئه‌و دۆست‌و هاوڕێ وه‌فاداره‌‬ ‫ده‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی په‌رۆشیم سه‌ر ‌هخۆشی له‌ یه‌ک‌یه‌کی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی‌و‬ ‫تێکڕای هاوسه‌نگه‌رانی‌و کۆمه‌اڵنی خه‌ڵکی کوردستان‌و هاونیشتامنه‌ ئازه‌ری‌یه‌کان‬ ‫ده‌که‌م‪ .‬بۆ موهه‌ندیس خیاطی به‌هه‌شتی به‌رین‌و باو ‌هشی به‌زه‌یی خواو بۆ‬ ‫ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌که‌ی سێبووری‌و ‌ساڵمه‌تی به‌ ئاوات ده‌خوازم‪ .‬ڕووحی‬ ‫شادو یادی هه‌میش ‌ه زیندوو بێ‪.‬‬ ‫عه‌بدوڵاڵ حه‌سه‌ن‌زاده‌‬ ‫‪1392/08/26‬‬

‫تێبینی‪ :‬لە الپەڕەی فەیسبووکی بەڕێزیانەوە وەرم گرتووە‪.‬‬


‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫‪5‬‬

‫هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسالمی ئه‌گه‌ر به‌وه‌ ڕازی بایه‌ خزمه‌ت به‌ کاربه‌ده‌سته‌‬ ‫تازه‌به‌ده‌سه‌اڵت‌گه‌یشتووه‌کان بکا به‌ ئاسانی ده‌ی‌توانی جێگای خۆی بکاته‌وه‌و‬ ‫هه‌موو ئیمتیازه‌کانی ده‌ره‌جه‌دارێکی به‌سابیقه‌ به‌ده‌ست بێنێ‪ .‬به‌اڵم ئه‌و پشتی‬ ‫کرده‌ ئه‌و ده‌سکه‌وته‌ مادی‌یانه‌وه‌و وه‌ک هاونیش��تامنێکی ئازه‌ری تێکه‌ڵ به‌‬ ‫خه‌باتی ئازادی‌خوازانه‌ی حیزبی دێموکڕات بوو که‌ ئامانجی وه‌ده‌س��ت‌هێنانی‬ ‫ئازادی‌و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو هاونیشتامنان به‌ هه‌موو مللیه‌ت‌و ئایین‌و‬ ‫مه‌زهه‌به‌کانه‌وه‌ بوو‌‪.‬‬ ‫قخوازانه‌ی‬ ‫ساڵی ‪1359‬ی هه‌تاوی که‌ حیزبی دێموکڕات بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی هه‌ ‌‬ ‫بزووتنه‌وه‌ی کورد پێویستیی به‌ وه‌ڕێ‌خستنی ڕادیۆیه‌ک هه‌بوو‪ ،‬موهه‌ندیس‬ ‫خیاطی به‌ که‌لک‌وه‌رگرتن له‌ ده‌زگایه‌کی بێ‌س��یم که‌ هه‌ر بۆخۆی بۆ حیزبی‬ ‫دێموکڕاتی هێنابوو ڕادیۆیه‌کی وه‌ڕێ خست که‌ به‌ هه‌وڵ‌تێکۆشان‌و ورده‌کاریی‬ ‫ئه‌و دڵسۆزه‌ هه‌مووکوردستان‌و به‌شێکی به‌رچاو له‌ ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێرانیشی‬ ‫داده‌پۆش��ی‪ .‬بۆ ماوه‌ی پێنج‌شه‌ش ساڵیش موهه‌ندیس بۆ هه‌موو که‌ره‌سه‌یه‌کی‬ ‫یه‌ده‌کیی ڕادیۆ پش��تی ته‌نیا ب ‌ه ئه‌زموون‌و لێزانیی خۆی به‌ستبوو‪ ،‬هه‌تا دواتر‬ ‫له‌ ده‌ره‌وه‌ هێندێ پێداویستیی نوێی بۆ هاتن‌و سه‌ره‌نجامیش حیزب توانی‬ ‫ده‌زگایه‌کی ده‌کیلۆواتی له‌ ده‌ره‌وه‌ڕا بێنێ‪.‬‬ ‫ئه‌و پیاو ‌ه بۆماوه‌ی زیاتر ل ‌ه سی ساڵ ڕادیۆی ده‌نگی کوردستانی وه‌ک منداڵێکی‬ ‫جگه‌رگۆش��ه‌ په‌روه‌رده کردو نه ‌پیری‌و نه‌ ن ‌هخۆش��ی‌و نه‌ هیچ که‌ندوکۆسپێکی‬ ‫ژیان ن ‌هی‌توانی ئه‌وو ڕادیۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ی لێک دابڕێ‪ .‬شایانی باس ‌ه که‌‬ ‫موهه‌ندیس بێجگه‌ له‌ ڕادیۆ سه‌رپه‌رستیی وه‌ڕێخستنی سیستمی موخابه‌راتیی‬ ‫حیزبیش��ی وه‌ئه‌ستۆ گرت‌و ده‌یان کادری له‌و بوواره‌دا پێ‌گه‌یاند‪ .‬به‌وپێیه‌ ئه‌و‬ ‫نه‌مره‌ هه‌قێکی زۆری نه‌ک هه‌ر به‌س��ه‌ر حیزبی دێموکڕات به‌ڵکوو به‌سه‌ر‬ ‫ته‌واوه‌تی بزووتنه‌وه‌ی کوردو به‌گشتی کۆمه‌اڵنی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌و‬ ‫هه‌موو دڵسۆزانی کورد به‌ڕێزو حورمه‌ت‌و ئه‌مه‌گناس��ی‌یه‌وه‌ یادی خزمه‌ت‌و‬


‫‪4‬‬

‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫ئه‌مه‌گناسی به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی موهه‌ندیس خه‌یاتی‬ ‫عبدالله حسن زاده‬

‫زۆر به‌داخه‌وه‌ ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ ‪25‬ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ‪ 1392‬به‌رامبه‌ر‬ ‫به‌ ‪16‬ی نۆڤه‌مربی ‪ 2013‬که‌سایه‌تیی نیشتامنپه‌روه‌ری ئازه‌ری‌زمان‌و کادری‬ ‫له‌مێژینه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردس��تانی ئێران‪ ،‬موهه‌ندیس محمد رضا‬ ‫خیاطی دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌کنیکیی ڕادیۆی ده‌نگی کوردستانی ئێران‬ ‫ب ‌ه ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ست داو دنیایه‌ک که‌سه‌ری بۆ هاوڕێ‌و‬ ‫هاوس��ه‌نگه‌رانی له‌ حیزبی دێموکڕات‌داو به‌گشتی بۆ دڵسۆزانی بزووتنه‌وه‌ی‬ ‫مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌جێ هێشت‪.‬‬ ‫موهه‌ندیس خیاطی پێش ڕووخانی ڕێژیمی پادشایه‌تی ده‌ره‌جه‌دارێکی‬ ‫ژاندارمری بوو که‌ له‌ ڕشته‌ی به‌رق‌و موخابه‌رات‌دا خزمه‌تی ده‌کرد‪ .‬دوای‬


‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫پەیامی سپاس و پێزانینی‬ ‫بنەماڵەی ئازیزی بۆ دۆستان و هاوڕێیانی‪:‬‬

‫‪3‬‬

‫هاورێیانی ئازیز!‬ ‫دڵسۆزان و رەفیقە قەدیمییەكانی شەهید مهندیس خەیاتی!‬ ‫وێرای سپاسێكی بێ‌پایان لە الیەن بنەماڵەی رەزا خەیاتی بۆ هەستی هاودەردیی‬ ‫بێ‌وێنە و هاوخەمیەكی دڵسۆزانەی هاورێیامنان‪ ،‬كە لە هەموو رێگایەكی‬ ‫مومكین (پەیام‪ ،‬تلفن‪ ،‬س��ەردان و بەشداری لە رێورەسم)‪ ،‬لەم ماوەیەدا وەك‬ ‫بنەماڵەیەكی گەورە جوواڵون و شەریكی خەمی ئێمە بوون‪ .‬ئێمەش سەرەخۆشی‬ ‫خۆمان ئاراستەی تاك بە تاكی ئێوەی خۆشەویست دەكەین و هیوادارین یادی‬ ‫شەهید مهندس خەیاتی‪ ،‬وەك هەمیشە بەرز و بەرێز مبێنێتەوە‪.‬‬ ‫بنەماڵەی شەهید مهندس خەیاتی‪:‬‬ ‫ئەمیر خەیاتی‪ ،‬ئیلهام چایچی‪ ،‬نیلسوو خەیاتی‬


‫‪2‬‬

‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫موهەندیس خەیاتی‪،‬‬

‫ئەو مرۆڤە ئازادیخوازەی کە سااڵنێک لە خزمەت‬ ‫ئینسانیەت و هەوڵدان بۆ مافی نەتەوەی کوورد بوو‪.‬‬

‫چەند جار بۆ خۆم بەخزمەت موهەندیس خەیاتیی گەیشتووم ‪،‬پاکی و سەداقەت‬ ‫و مرۆڤ دۆس��تی بە تەواوی مانا لە چاوان و نیگای موهەندیسەوە دیار بوو‪.‬‬ ‫موهەندیس خەیاتیی لە نەتەوەی ئازەری بوو و سااڵنێکی زۆر بوو کە بێوچان‬ ‫خزمەتی بە حیزبی دێموکڕات دەکرد و ئێستاکەش شوێنەواری خزمەتەکانی لە‬ ‫نێو حیزب دا هەر ماوە‪ .‬بۆ زیاتر ناسینی ئەو مرۆڤە مەزنە وتوووێژێکم لەسەر‬ ‫کەسایەتی و ئەرکەکانی موهەندیس رەزا خەیاتی‪ ،‬لە گەڵ دۆستان و هاوکارانی‬ ‫موهەندیس خەیاتی پێک هێناوە کە سەرنجتان بۆ خوێندنەوەی ئەم وتووێژانە‬ ‫رادەکێشم و هیوادارم توانیبێتم کە بەشێک لە ئەرکەکانی خۆم لەپەیوەندی بەم‬ ‫کەسایەتیە تێکۆشەرەوە بە جێ هێنابێ‪.‬‬ ‫یادی بەرز و بەڕێز بێ‬

‫ئازاد عەباسیان‬


‫ناوێکی لەبیرنەکراو بۆ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات‬

‫موهەندیسخەیاتی‪،‬‬

‫کۆکردنەوەی و دیامنە‪:‬‬ ‫ئازادعەباسیان‬

‫لەباڵوکراوەکانیناوەندیراگەیاندنی‬ ‫حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ـ دەرەوەی واڵت‬ ‫‪١٣٩٢ - ٢٠١٣‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.