راپۆرتی سیاسیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان )بۆ کۆنگره‌ی شازده‌هه‌می حیزب(
سه‌ره‌تا
فێوریه‌ی - ٢٠١٦رێبهندانی ١٣٩٤
هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژهەاڵتی نێوەڕاست ئێران
بنه‌ما و ناسنامه‌ی ده‌سه‌اڵت له ئێران‌دا کۆماری ئیسالمی لە گەمەی نێودەوڵەتی و ناوچەییدا پرسی ناو‌کی کاریگه‌ریی بارودۆخی ئابووری و کۆمەاڵیهتی له به‌ستێنی سیاسی‌دا فه‌زای سیاسی و جووڵه‌ی مەدەنی له نێوخۆی ئێران ئۆپۆزیسیونی ئێرانی
کورد کورد به گشتی دۆخی کورد له هه‌ر کام له پارچه‌كانی کوردستان ڕۆژهەاڵتی کوردستان پێگەی کورد لە ئێران پێناسه‌ی جۆغرافیای ڕۆژهەاڵت؛ کورد و ئازه‌ری ئایین له ڕۆژهەاڵتی کوردستان ته‌وژمی باری ئابووری و کۆمه‌اڵیه‌تی فه‌زای سیاسی و جموجۆڵی مه‌ده‌نی له ڕۆژهەاڵت باشووری کوردستان باکووری کوردستان
رۆژئاوای کوردستان
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان (روانین و هه‌ڵوێستمان) ئامانجی سیاسیی ئێمه ئاقاری خه‌بات و شێوه‌کانی پره‌نسیپی ڕۆژهه‌اڵت ته‌وه‌ری خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی له نێوخۆ چاالکیی پێشمەرگە و پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان ئێمه و دەوڵەتی مەرکەزی بواری دیپڵۆماسی هاوپێوه‌ندی و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له‌گه‌ڵ الیه‌نه کوردستانییه‌كان کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هاوکاریی نێوان حیزبەکانی ڕۆژهەاڵت حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و حدکا کۆتایی :بیالن و دووره‌دیمه‌ن
1
سه‌ره‌تا میوانه به‌ڕێزه‌کان! هاوڕێیانی خۆشه‌ویست! نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێراوی رێکخراوه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ شازده‌هه‌مین کۆنگره‌ی حیزب! له‌الیه‌ن کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه پڕبه‌دڵ به‌خێرهاتنتان ده‌که‌م بۆ کۆنگره‌ی شازده‌ی حیزبه تێکۆشه‌ره‌که‌مان و به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێکردنی کاره‌کانی کۆنگره‌وه پیرۆزباییتان لیدهکەم هیوادارم به یارمه‌تیی هه‌موو ئێوه به‌ڕێزان کۆنگره‌یه‌کی به‌به‌رهه‌م و پڕ ده‌سکه‌وتمان هه‌بێ و کۆنگره بتوانێ وێڕای هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌ت و تێکۆشانی حیزب له ماوه‌ی نێوان دوو کۆنگره‌دا ،لەباره‌ی دووره‌دیمه‌ن و ئاقاره‌کانی خه‌باتی له‌مه‌ودوامان باشترین به‌رچاوڕوونی و دروستترین رێنوێنی بداته رێبه‌رایه‌تیی ئایندهی حیزبه‌که‌مان و به‌گشتی تێکۆشه‌رانی حیزب. ئه‌گه‌ر به‌ستنی کۆنگره له ژیانی سیاسی و رێکخراوه‌یی هه‌ر پارتێكی سیاسی‌دا به ساته‌وه‌ختێكی گرینگ و چاره‌نووسساز داده‌نرێ ،هه‌لومه‌رجێکیش که کۆنگره‌که‌ی تێدا ده‌به‌سترێ ده‌توانێ له بایه‌خ و هه‌ستیاریی ئه‌م رووداوه رۆتینه‌ی ژیانی دێموکراتیکی رێکخراوه سیاسییه‌که زیاد بکا. به‌داخه‌وه سروشتی مه‌سه‌له‌ی کورد و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌مان به درێژایی مێژوو به چه‌شنێک بووه که تێکۆشه‌رانی ئه‌و گه‌له به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان زۆربه‌ی کات ناچار بوون به‌رنامه سیاسی و رێکخراوه‌ییه‌کانی خۆیان له هه‌لومه‌رجی هه‌ستیار و نائاساییدا به‌ڕێوه به‌رن. ئه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ زۆربه‌ی نزیک به ته‌واوی کۆنگره‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان راسته ،به زۆر هۆی پێکه‌وه گرێ‌دراو بۆ کۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌مان زۆرتریش هه‌قیقه‌تی هه‌یه: یه‌که‌م ،سه‌ره‌ڕای خه‌بات و فیداکاریی بێپسانهوهی تێکۆشه‌رانی گه‌له‌که‌مان بۆ دابینکردنی مافه به‌رهه‌قه‌کانی ئه‌و گه‌له ،به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌و فاکته‌رانه‌ی پێشیان به‌وه گرتوه که مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران چاره‌سه‌ر بکرێ یان النیکه‌م به‌ستێنی بردنه پێشی ئه‌و پرسه له رێگای سیاسی و دێموکراتیکه‌وه پێک بێ ،هه‌روا له شوێنی خۆیانن .سه‌ره‌ڕای زۆر ئاڵوگۆڕی سیاسی که له جیهان و ناوچه و ته‌نانه‌ت له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی کورددا روویان داوه ،کۆماری ئیسالمی که له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا ماوه‌یه‌که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕواڵه‌ت رێگای سازانی گرتۆته به‌ر و ته‌نانه‌ت هه‌وڵ ده‌دا خۆی وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ناوچه‌ش نیشان بدا ،له ئاستی نێوخۆیی و له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵك و به‌تایبه‌تی پرسی کورددا به هه‌مان مێتۆدی رابردوو ده‌جووڵێته‌وه؛ باری نائاسایی له کوردستان و سیاسه‌تی داخران و سه‌رکوت و هه‌اڵواردن ده‌رهه‌ق به گه‌له‌که‌مان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
2
دووه‌م ،هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تی که سااڵنێکه هێزه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستانی تێدایە و بۆته هۆی به‌رته‌سکبوونه‌وه‌ی مانۆڕی ئه‌وان و مانه‌وه‌ی ڕێبهرایهتییهکانیان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئه‌و جوغرافیایه‌ی ئه‌وانی لێ ههڵقواڵون و خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن ،هه‌روا به‌رده‌وامه. نهێنییهكمان نه‌درکاندوه ئه‌گه‌ر بڵێین به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه تایبهتەوە به‌داخه‌وه کۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌شمان به‌بێ حزووری راسته‌وخۆی نوێنه‌رانی تهشکیالتی حیزب له نێوخۆی واڵت که به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی تهشکیالتی ئه‌م حیزبه پێک دێنێ ،به‌ڕێوه ده‌چێ .حاشای لێ ناکرێ که درێژه‌کێشانی ئه‌م دۆخه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کاریگه‌ریی نه‌خوازراوی له‌سه‌ر راده‌ی به‌ڕۆژه‌ڤ بوونی پرسی کوردی ڕۆژهه‌اڵت و چۆنایه‌تی و ئارایشی هێزی خه‌باتگێڕانه و به‌گشتی جێگه و پێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان داناوه. سێهه‌م ،گرژییه‌كی بێوێنه که له‌دوای قه‌یرانی سووریه و سه‌رهه‌ڵدانی داعش به‌سه‌ر ڕۆژهه‌اڵتی نێوه‌ڕاست و ئه‌و ناوچه‌یه‌دا زاڵ بووه که کوردستانی لێ هه‌ڵکه‌وتوه ،له هه‌موو کاتێک زیاتر ئه‌وێی کردۆته ناوه‌ندی قورسایی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و مه‌یدانی ملمالنێ و له‌به‌ریه‌ک ڕاوه‌ستانی زلهێزه‌کان و ده‌سه‌اڵته هه‌رێمییه‌کان .بارودۆخی نوێی ناوچه هه‌رله‌وکاته‌دا که زۆربه‌ی هاوکێشه سیاسییه‌كانی پێشووتری له ئاستی ناوچه و جیهاندا خستۆته ژێر پرسیار و ده‌توانێ ئاڵوگۆڕی گه‌وره‌تریش
به‌دوای خۆیدا بێنێ ،له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوردیش‌دا هه‌ڵگری
کۆمه‌ڵێک ده‌رفه‌ت و کۆمه‌ڵێک مه‌ترسیی پێشتر نه‌دیتراوه .ئه‌م دۆخه نوێیه‌ی ناوچه به هه‌موو ئاڵۆزییهكانیهوه هه‌موو کورد و ئێمه‌ش وه‌ك به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌خاته به‌رده‌م کۆمه‌ڵێك پرسیار‌و ئاسته‌نگی تازه‌وه .لێره‌شدا جێنه‌گرتنی تا ئێستای کوردی ڕۆژهه‌اڵت وه‌ك به‌شێکی ئه‌کتیڤ و دانپێدانراوی فاکته‌ری کوردی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌م ئاڵوگۆڕانه بۆ ئێمه و بۆ هێزه‌کانی ڕۆژهه‌اڵت شیاوی لێوردبوونه‌وه و بیرلێکردنه‌وه‌ی جیددییه. ئه‌گه‌ر هه‌مووی ئه‌مانه و زۆر مه‌سه‌له‌ی ورد و درشتی دیکه‌ش دۆخی ئێستا و دووره‌دیمه‌نی خه‌باتی له‌مه‌ودوای هه‌موو ئه‌و هێزانه که بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌اڵت تێده‌کۆشن هه‌ستیارتر ده‌كه‌ن ،بۆ حیزبی دێموکڕات هۆکارێکی مێژووییش هه‌یه که کاتی به‌ستنی ئه‌م کۆنگره‌یه بایه‌خدارتر ده‌کا .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که کۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌شمان له‌کاتی پێشبینیکراو له پێڕه‌وی نێوخۆی حیزب‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ ،وه‌ک هه‌ڵکه‌وتێکی جوان و پڕماناش کۆنگره‌ی شازده‌ی حیزب ده‌که‌وێته حه‌فتاهه‌مین ساڵی دامه‌زرانی حیزبه‌وه .ئه‌و حیزبه که چه‌ند مانگێکه پێی ناوه‌ته هه‌شته‌مین ده‌یه‌ی خه‌بات و تێکۆشانی خۆی ،تا ئێستا رێگایه‌کی دوورودرێژ و پڕهه‌وراز و نشێوی له خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد بڕیوه .ئه‌و رێگایه به هیمه‌تی به‌رزی ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌مان براوه‌و به قه‌ڵغانێکی قایم له فیداکاریی پێشمه‌رگه و له‌خۆبردوویی تێکۆشه‌رانی حیزب ته‌نراوه .حیزبی ئێمه له‌و رێگایه‌دا هه‌م شانازی و سه‌روه‌ریی زۆری تۆمار کردوون ،هه‌م زه‌بری زۆر گه‌وره‌شی وێ که‌وتوون .به‌اڵم نه به سه‌رکه‌وتنه‌کان له‌خۆبایی بووه و نه به داکشانهکانیش تووشی داماوی بووە .میراتێکی سیاسی و مه‌عنه‌وی که ئه‌و حیزبه له بزووتنه‌وه‌ی کوردا جێگیری کردوه و هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌تانه که تایبه‌تمه‌ندییان 3
داوه‌ته خه‌باتی ئه‌م حیزبه ،وای له حیزبه‌که‌مان کردوه که هه‌ر له‌و کاته‌دا ریشه‌ی له قوواڵیی مێژووی نوێی کورددا هه‌یه و خاوه‌نی ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ شانازی یه ،ئێستاش جێمتمانهترین چراوگی رێی رزگاریی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان و هه‌ڵگری خه‌ون و خولیای سیاسیی گه‌وره بۆ ئایینده‌ی ئه‌م گه‌له بێ. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه و به‌مه‌به‌ستی رێزگرتن له حه‌وت ده‌یه کوردایه‌تی و واڵتپارێزیی پشوودرێژانهی نه‌وه یه‌ک له‌دوای یهكهکانی کاروانی خه‌باتی حیزبی دێموکڕات پێشنیار ده‌كه‌م کۆنگره‌ی شازدهمان به "کۆنگره‌ی حه‌فتاساڵ تێکۆشان" ناودێر بکه‌ین .هیوادارم ئه‌و رێکه‌وته هانده‌رمان بێ بۆ ئه‌وه‌ی له بڵیندایی حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌نی حیزبه‌كه‌مان ڕا ئاوڕ بده‌ینه‌وه سه‌ر ئه‌و رێگا دوور و درێژه که تا ئێستا حیزبه‌که‌مان بڕیویه‌تی و سه‌رباری هه‌موو سه‌ختی و که‌موکوڕییه‌کان شانازی به‌وه‌وه بکه‌ین که ئه‌مڕۆ ئێمه میراتگر و هه‌ڵگری ئه‌و ئه‌مانه‌ته مێژووییهین .هه‌ر له‌و کاته‌دا دەبێ ئه‌و بۆنه‌یه هانمان بدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌و فاکته‌رانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان به هێندێکیان کرد ،ئازایانه و سه‌ختگیرانه کارکردی تا ئێستای خۆمان و خه‌باته‌که‌مان بده‌ینه به‌ر زه‌ڕڕه‌بینی هه‌ڵسه‌نگاندن .پێویسته به‌وپه‌ڕی هه‌ستی به‌رپرسیارییه‌وه خۆمان له جارانیش ئه‌رکدارتر بکه‌ین و چ له کۆنگره و چ له دوای کۆنگره‌وه باشتر حیزبه‌كه‌مان بۆ ده‌رچوون له هه‌لومه‌رجی ئێستا ته‌یار بکه‌ین .تهیاربوونێک که به‌پێی فره‌ڕه‌هه‌ندیی خه‌باته‌که‌مان که‌ره‌سته‌ی پوخت و تۆکمه‌شی له هه‌موو بواره‌کاندا پێویسته ،هه‌م ئه‌زموونی رابردووی ده‌وێ ،هه‌م فیکری نوێ. لەسەریەک ئەوە ئەرکی ئەندامانی بەشداری کۆنگرەیە کە بە لێکدانەوەی سیاسیی خۆیان له بارودۆخی گشتیی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه و ئێران بەرچاوڕوونی بۆ خه‌باتی حیزب و جوواڵنەوەی ڕۆژهەاڵتی کوردستان لە داهاتوودا بده‌نه ده‌ست.
هه‌ر له‌وکاته‌دا بە هەڵسەنگاندنی وه‌زعی
ئێستای حیزب تێ‌بکۆشن حیزبەکەمان بۆ ئاینده بەجۆرێک ئامادەبکەن کە وهاڵمدەری ئەرک و بەرپرسایەتیی خۆی لە ئێستا و داهاتووی ڕۆژهەاڵتی کوردستاندا بێ .ئه‌و لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ش ده‌بێ یارمه‌تی به ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ئه‌م راپۆرته بکا که له‌ڕووی مێتۆده‌وه جیا له تاوتوێی گرینگ‌ترین پرسه‌کانی پێوه‌ندیدار به خه‌باتی ئێمه له ماوه‌ی نێوان دوو کۆنگره‌دا، وه‌بیرهێنانه‌وه و ده‌ستنیشانکردنی کۆمه‌ڵێك فاکته‌ری دائیمی و پێکهاته‌یی (ساختاری) یش له‌خۆ ده‌گرێ .هه‌روه‌ها پێبهپێی لێکدانه‌وه‌که‌مان تێده‌کۆشین ئه‌و ئیده‌ئال و پرهنیسپانهش بخه‌ینه ڕوو که بۆ ئێستا و داهاتووی خه‌باتی خۆمان به گرینگ‌یان ده‌زانین ،بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌ڕێژیی کار و تێکۆشانماندا هه‌م بۆخۆمان کاریان پێ بکه‌ین و هه‌م له بازنه فراوانتره‌کانی خه‌بات و سیاسه‌تدا زیاتر بیان چه‌سپێنین.
4
هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی پێوەندیی نێودەوڵەتی لەسەر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ڕێکخراوە و یاسا و رێساکانیش کۆمەڵیک دار و لەلەن بۆ پاراستن و ڕاگرتنی فەزای هاوسه‌نگیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان .له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارددا که کێبه‌رکێیه‌کی توند له نێوان بلۆکی ڕۆژئاوا و بلۆکی ڕۆژهه‌اڵت له ئارادا بوو و بە ئادرەسی واشینگتۆن و مۆسکۆ پێناسه ده‌كرا ،سیاسه‌تی جیهانی له‌سه‌ریه‌ك ،په‌یڕه‌وی دوو جهمسهرییهكی روون و یهكالکهرهوه بوو .لەو سەردەمه‌دا پرسی شەڕ و ئاشتی و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان لە جیهاندا بەپێی نه‌خشه‌ڕێگای ستراتێژی و تاکتیکی ئەو دوو زلهێزه دیاریدەکران. ئاڵوگۆڕ لە بلۆکی بەرەی سۆڤیەتی پێشوودا و سه‌رله نوێ کێشرانه‌وه‌ی جۆغرافیای سیاسیی جیهان ،کۆتایی بەو دوو جەمسەرییە هێنا. ئەو ئاڵوگۆڕە بەستێنێکی لەبار و گونجاوی بۆ پتر بە جیهانیبوونی دیاردەگەلێکی وەک مێدیا، ئابووری و ئاسایشی نێودەوڵەتی دروستکرد کە زۆر الیەن کەموزۆر خۆیان تێدا دەدیتهوه .له‌و نێوه‌دا ،به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبەشه ئابوورییه‌کان لە ئاستی جیهانی و ناوچەییدا پێویستیان به ئەمنیەتی هاوبەشیش هه‌بوو .هه‌ربۆیه دوای ئه‌و گۆڕانانه زۆر سروشتی بوو که کێشه و رووبه‌ڕوو بوونهوهکانیش له چوارچێوەی کالسیکیی شەڕ و کێشه‌ی راسته‌وخۆی نێوان دوو یان چه‌ند دەوڵەتدا کەمڕەنگ ببنەوە و ڕکهبەری و ملمالنهکان لە بواری سیاسی و ئەمنیەتی و ئابووریدا شێوازی دیکە بە خۆوە بگرن .ئه‌مڕۆ گەشەی تێکنۆلۆژی و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی ئابووری بووه‌تە هۆی ئەوە که کەرەسەکانی شەڕ و گوشارهێنان لە کێبه‌رکێی نێودەوڵەتیشدا بگۆڕدرێن .گەیشتن بە زۆر مەبەستی سیاسی و ئابووری و ئەمنیەتی کە کاتی خۆی بە شەڕ و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نیزامی تەواو دەبوو ،ئێستا بە فشاری سیاسی و گەمارۆی ئابووری و ریزکردنی کۆمەڵیک یاسا و رێسا لە چوارچێوەی ئیلزامات و ده‌روه‌ستیی نێودەوڵەتیدا وه‌ده‌ست دێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد له‌مێژه کۆتایی پێ هاتوه و سااڵنێکه فره جه‌مسه‌ری جێی دوو جه‌مسه‌ریی گرتۆته‌وه ،دیارده‌یه‌ک که له‌م سااڵنه‌ی دواییدا به‌دی ده‌كرێ و هه‌تا دێ قووڵتر ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه که رووسیه به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی الوازیی پێگه‌ی سااڵنی رابردووی، جیا له کێشه‌کانی پێوه‌ندیدار به حه‌وزه‌ی نفووزی سوننه‌تیی خۆی که به‌رچاوترینیان قه‌یرانی ئۆکراین بوو ،هه‌وڵی داوه کۆمه‌ڵێك کێشه‌ی دیکه‌ش له ئاستی جیهانی و ناوچه‌ییدا و یەک لە وان قەیرانی ڕۆژهەاڵتی نێوەڕاست و دوو بەرەیی شیعە و سوننە بۆ ئه‌وه به‌کار ببا که جێ پێیەکی پته‌وتر و به‌رفره‌وانتر له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و نفووز له ناوچه‌دا بۆخۆی بکاته‌وه .وه‌ک ده‌ره‌نجامێکی ئه‌و ملمالنێ گه‌ورانه‌ش بە جۆرێک دوو جەمسەرییهکەی پێشوو به شێوازگه‌لی دیکه و له‌سه‌ر بنه‌مای کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری نوێ (که چیدیکه ئیدئۆلۆژیک و یهکدهستنین) زیندوو بۆته‌وه. دیاره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاشکراتری رقهبهریی نێوان ئه‌مریکا و رووسیه نه‌بۆته هۆی په‌کخستنی داموده‌زگاکانی شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی (وه‌ک له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارددا باو بوو) بۆ نموونه له 5
چوارچێوه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یهكگرتووهکاندا زلهێزەکان کەموزۆر هەماهەنگی و هاودەنگییان له‌بواری ئەمنییەتی جیهانیدا پێکه‌وه هه‌بووه که له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌کرێ ئاماژه به ره‌وتی کۆنتڕۆل و داماڵینی چەکە کۆمەڵکوژەکان بکه‌ین .جیا له‌وه‌ش سه‌رهه‌ڵدان و په‌لکێشانی کۆمه‌ڵێک مه‌ترسیی هاوبه‌ش که تازه‌ترین و گرینگ‌ترینیان داعشه بوونه‌ته به‌ستێن و بابه‌تی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی. دیاردەی تێرۆریزم به‌تایبه‌تی ئەو جۆرە له توندوتیژیی کوێر کە لەسەر به‌ستێنی بنئاژۆیی ئیسالمی دروستبووە و لەو چەند ساڵەی دواییدا به شێوەکی زۆر به‌رباڵوتر له پێشوو بەرۆکی مرۆڤایەتیی لە ڕۆژهەاڵتی نێوەڕاست و زۆر گۆشه و که‌ناری دیکه‌ی جیهان گرتوه ،ئه‌مڕۆ وه‌ك بابه‌تی هه‌ره مه‌ترسیدار بۆسه‌ر ئاسایشی نێودەوڵەتیی زۆر به‌رچاو .هه‌ر ئه‌وه‌شه که پڕۆژه‌ی داعشی به‌ره‌وڕووی ئه‌و دژکرده‌وه به‌ربه‌رین و بێوێنه نێوده‌وڵه‌تییه کردۆته‌وه .به‌اڵم حاشای لێناکرێ که نه هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدان و په‌لکێشانی ئه‌و دیارده مه‌ترسیداره ته‌نیا ئیدئۆلۆژین و نه کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش له داڕشتنی ئامانج و شێوازه‌کانی ئه‌و رووبه‌ڕوو بوونهوهیهدا یه‌کده‌نگ و یه‌كگرتوویه .له‌ڕاستیدا ئامانج و ئاجێنداکان له ئاستی جیهانی و ناوچه‌ییدا زۆر لێک جیاوازن و قه‌یرانی سووریه و شه‌ڕی داعش بوونه‌ته سێناریۆی بردنه‌پێش و یهكالکردنهوهی کۆمه‌ڵێک ملمالنه‌ی زۆر فراوانتری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی.
ڕۆژهەاڵتی نێوەڕاست ئه‌وه که ڕۆژهه‌اڵتی نێوه‌ڕاست ئه‌مڕۆ له هه‌موو سه‌رده‌مێک زیاتر بۆته ناوه‌ندی قورسایی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ته‌نیا ناگه‌رێته‌وه سهرفاکتهرهکانی پێوه‌ندیدار به هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆوه .به‌ڵکوو کۆمه‌ڵێک پارامێتری دائیمی و پێکهاته‌ییش هه‌ن که وه‌بیرهێنانه‌وه‌یان لێره‌دا زیادی نیه .سووکه ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له مه‌وقعیه‌ت و پاشخانی مێژوویی ئه‌م ناوچه‌یه به‌ستێن و بنه‌مای ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌مان باشتر بۆ ده‌رده‌خا و یارمه‌تیمان ده‌دا که له‌جیاتی روانینێکی سیرفه‌ن ئیدئالگهرایانه ،واقعبینانه‌تر چاو له ئێستا و ئایینده‌ی ئه‌و ناوچه‌یه بکه‌ین. بێگومان پێش هه‌موو شتێک فاکته‌ره سروشتییه‌کان واته هه‌ڵکه‌وتی جوغرافیایی و ژیئۆپۆلیتیکی بێوێنه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه وه‌ك شوێنی به‌یه‌ک گه‌یشتنی سێ قاڕڕه‌ی جیهان و گوزه‌رگای رێڕه‌وه گرینگه‌کانی گواستنه‌وه‌ی جیهانی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی ئه‌و ناوچه‌یه له‌ڕووی نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی دیکه‌وه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه بکه‌وێته چه‌قی بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری و ئه‌منیه‌تی جیهانی. ئینجا ئه‌وه‌ی بۆ تێگه‌یشتن له دۆخی ئه‌مڕۆی ئه‌م ناوچه‌یه پێویسته به هێند بگیرێ ،پاشخانی مێژوویی و درێژه‌کێشان و به‌رجه‌سته بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئه‌م پاشخانه له ملمالنێ 6
سیاسییه‌کانی ئه‌مڕۆی ناوچه‌که‌دایه .لێره‌دا فاکته‌ری هه‌ره یه‌کالکه‌ره‌وه و کاتالیزۆر ئایینه. ده زانین که هەر سێ ئایینی یەهوودی و مەسیحی و ئیسالم و هەندێ وردە ڕێبازی تر لەو ناوچەیەدا سەریان هەڵداوە و مێژوویەکی دوور و درێژیان لە شەڕ و ڕکه‌به‌رایه‌تی لەگەڵ یەکتر تۆمارکردوه .ئیسالم و مەسیحییەت بوون بە دوو ئایینی جیهانی .لەنێو ئایینی ئیسالمیشدا کێشە و ناکۆکیی که‌ڵه‌که‌بووی سەدان ساڵەی شیعە و سوننە ڕۆژبەڕۆژ پتر بەسیاسیکراوه تا ئه‌وه که ئه‌مڕۆ بوونه‌ته دوو جواڵنەوەی سیاسیی چاالک لەدژی یەکتر .له‌و ره‌وتی به‌سیاسی بوونه‌ی هه‌رچی زیاتری مه‌زهه‌بدا ،ڕێبازی شیعە ده‌مێکه خاوه‌نی مه‌رجه‌عی رێکخه‌ری خۆیه‌تی ،چونکه لەدوای ئینقالبی ئێرانه وه ،کۆماری ئیسالمی وەک ئادرەس و ڕێکخەری شیعەکان لە ناوچەکەدا بووه‌تە سه‌رچاوه‌ی هه‌ره بەرچاوی کێشە و نائەمنی لە ناوچەدا .ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش بۆ نموونه له عیراق مه‌رجه‌عییه‌تێکی غه‌یره ئێرانی بۆ شیعه‌کان نه‌خش بگێڕێ ،ئه‌وه له بازنه‌ی سنوورداری تایبه‌ت به‌و واڵته ده‌رناچێ و له‌هه‌رحاڵدا ناکۆکیی بنه‌ڕه‌تیی له‌گه‌ڵ ئاقاره بڕیار لهسهردراوهکانی تاران له ناوچه‌دا نیه .ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئیسالمی سوننه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر پێش مه‌رجه‌عیه‌تی سیاسیی شیعه‌کان
ئیخوانولموسلیمین هه‌وڵی دا له بازنه‌ی
به‌ربه‌رینی جیهانی ئیسالمدا ببێته سه‌مبول و مەرجەعی سیاسی ،بەاڵم له‌و کاره‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو .هه‌ربۆیە ئه‌مڕۆ زۆرتر رێکخراوه توندڕه‌وه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن نوێنه‌رایه‌تیی ره‌هه‌ندی سیاسیی ئیسالمی سوننه بکه‌ن. ئه‌گه‌ر به کهرهستهبوونی ئایین له شکڵ به‌خشین به ملمالنه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌اڵتی نێوه‌ڕاستدا زۆر کاریگه‌ره ،الیه‌نێکی دیکه‌ی مه‌سه‌له‌که میراتی پۆست ئیستعماریی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه که به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری عهقالنییهت و عه‌داڵه‌ت نه‌بووه و زۆرتر ده‌ره‌نجامی پێکهاتن له‌سه‌ر رقهبهریی به‌رژه‌وه‌ندیی نێوان هێزه سه‌رکه‌وتووه‌کانی هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانی داڕێژراوه ،کاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری له‌و ناوچه‌یه به‌جێ هێشتوه .بۆ نموونه نه‌خشه‌ی سیاسیی ڕۆژهه‌اڵتی نێوه‌ڕاست له‌دوای ڕێککەوتنی سایکس -پێکۆوه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌پێی ویست و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه دیاری بکرێ ،له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی و جوغرافی و به‌ڕێوه‌به‌ریی گرێ‌دراو به ئیداره‌ی کۆلۆنیالییه‌وه بووه .لێره‌دایه که ده‌بینین له‌حاڵێکدا نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر چه‌ندین یه‌که‌ی سیاسی‌دا دابه‌ش کراوه که به پێناسه‌ی خاک ده‌بن به ده‌وڵه‌ت ،نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و مافه بێبه‌ش کراوه .له‌والشه‌وه ،دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل له‌دوای شەڕی دووهەمی جیهانی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پرسی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به دروستی چاره‌سه‌ر بکا ،له‌ڕاستیدا بۆته سەرەتای کێشەی دەیان ساڵەی جیهانی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل ،به‌چه‌شنێک که هه‌تا ئه‌م دواییانه‌ش مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین وه‌ک کاتالیزۆری کێشه و ملمالنه سیاسییه‌کانی پێوه‌ندیدار به جیهانی عه‌ره‌ب و ناوچه نه‌خشی ده‌گێڕا. نالێکی و ناله‌باریی ئه‌م میراته ئیستعمارییه له ڕۆژهه‌اڵتی نێوه‌ڕاست کاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی حوکمڕانی و هاوکێشه‌ی نێوان خه‌لک و حکوومه‌ته‌کانیش به‌جێ هێشتوه .له‌و شوێنه‌دا که ڕەوتی دێموکراتیزاسیۆن و شه‌پۆله یه‌ک له‌دوای یه‌که‌كانی دێموکڕاسی لە زۆر واڵت و ناوچه‌ی 7
دیکه‌ی جیهاندا سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە و ژمارەی دیکتاتۆرەکان هه‌ر هاتوه و که‌متر بۆته‌وه ،هه‌روه‌ک له رووداوه‌کانی به‌ناو "به‌هاری عه‌ره‌بی"دا سه‌رله‌نوێ سه‌رنجمان دا ،لە ڕۆژهەاڵتی نێوەڕاستدا شۆڕش و ئاڵوگۆر و دەستاودەستکردنی دەسەاڵت ،دێموکراسی و کۆمەڵگه‌ی مەدەنییان لێنەکەوتۆتەوە .بەپێچەوانەوه ،وێکهه‌ڵنه‌کردن و شەڕی فیرقه‌یی و تێرۆر له یه‌کالکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه سیاسییه‌كاندا بوون به ئەمری واقیع و فه‌رهه‌نگی زاڵ به‌سه‌ر ژیانی سیاسیی ناوچه‌دا. ئه‌زموونی سااڵنی رابردوو ئاماژە بەوە دەکا کە جێگیرکردنی دێموکراسی و لێبورده‌یی و دابەشکردنی دەسەاڵت لەو ناوچەیەدا کارێکی ئاسان نیە .ئه‌م خه‌سڵه‌ته له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا زیاتریش ناوچه‌که‌ی تووشی ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری کردوه و زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌كرێ پێشبینیی دەرئەنجامەکانی بکرێ .به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستییه‌ش که دامه‌زراوه دێموکراتیکه‌کان به‌بێ ئاشتی و ته‌ناهی و گه‌شه‌سه‌ندن ناتوانن پێ بگرن ،کاره‌ساتێکی ئینسانی که له‌و ناوچه‌یه‌دا له شکڵی کۆمه‌ڵکوژی و ئاواره‌یی به میلیۆنان خه‌ڵک و تێکڕووخانی ژێرخانی ئابووری و هه‌ڵوه‌شانی شیرازه‌ی کۆمه‌اڵیه‌تیی واڵتاندا خۆی ده‌نوێنێ ،هێنده‌ی دیکه دووره‌دیمه‌نی دێموکراسیی له‌و ناوچه‌یه‌دا لێڵ کردوه .گوتنی ئه‌و راستییه نابێ به مانای دوودڵبوون له خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی دێموکڕاسی وه‌ک ئیده‌ئالێکی کۆمه‌ڵگه‌کان لێک بدرێته‌وه ،به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌یه واقعبینانه‌تر چاو له ره‌وتی رووداو و ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌ی خۆمان و جێگه و پێگه‌ی کورد له‌نێو ئه‌و رووداو و ئاڵوگۆڕانه‌دا بکه‌ین.
ئێران له سه‌ره‌تای ئه‌م راپۆرته‌دا ئاماژه‌مان به پێویستیی وه‌بیرهێنانه‌وه و تیشکخستنه سه‌ر هێندێک فاکته‌ری پێکهاته‌یی له لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌لومه‌رجی سیاسیی رۆژدا کرد .ئه‌و کاره به‌تایبه‌تی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا گرینگ و به‌سووده.
بنه‌ما و ناسنامه‌ی ده‌سه‌اڵت له ئێران‌دا مێژووی دوورودرێژی حکوومه‌ت و ده‌سه‌اڵتداری له ئێران پاشخانێکی دروست کردوه که کاربەدەستانی تاڕان له به‌ڕێوه‌بردن و به‌سه‌ریه‌که‌وه ڕاگرتنی واڵت و پاراستنی ده‌سه‌اڵتێكی سه‌ره‌ڕۆ و ناوه‌ندگه‌رادا پشتیان پێ به‌ستوه .به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی دیکه که له شکڵی ئێستایاندا قه‌واره‌ی سیاسیی تازه و به‌رهه‌می ئازادیی موسته‌عمه‌ره‌کان و له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانی ئیمپراتۆریی عوسمانین ،جوغرافیای سیاسیی ئێران له سه‌رده‌می نوێ‌دا که‌م و زۆر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
8
ناسیۆنالیزمی ئێرانی وه‌ک بزوێنه‌ری سەرەکیی مێژووی هاوچەرخی ئێران ،هەرگیز خوێندنه‌وه‌ی له کێشه‌کانی ئێران و رێگاچاره‌کان بە ئاقارێکدا نەبووه کە پێناسەیەکی فرەنەتەوەیی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی لێبکه‌وێته‌وه و بکرێته بنه‌مای ئیدارەی هاوبەشی ئێران .هاوپه‌یمانیی زه‌ینیی ناسیۆنالیزمی ئێرانی وه‌ک هێمای ئێرانی‌بوون که دوای شۆرشی ئێران به‌ته‌واوی پڕڕه‌نگ بووه‌و لهپهراوێزکهوتنی پێکهاته غه‌یره‌فارسه‌کانی لێ که‌وتۆته‌وه .ئەو پێناسە هاوبەشەی (شیعە - ئێرانی) نه‌ک هه‌ر لە ژیانی ڕۆژانە و بۆنە ئایینی و غەیرە ئایینییه‌کاندا بۆتە فەرهەنگی ئێرانییە شیعە مەزهەبهکان ،به‌ڵکوو له به‌ستێنی سیاسی و حکوومهتییشدا ره‌نگدانه‌وه و لێکه‌وتی هه‌بووه .به رێکه‌وت نیه که حاکمیه‌تی ئه‌مڕۆ له ئێران‌دا وێڕای به قانوونیکردنی داموده‌زگای ده‌سه‌اڵت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێناسه مه‌زهه‌بییه ،له شکڵبهخشین و نیشاندانی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆیشیدا پێش هه‌موو شتێک پشت به بنیاتی مه‌زهه‌بی شیعه و بۆنه و دامه‌زراوه‌کانی سه‌ر به‌م مه‌زهه‌به ده‌به‌ستێ .ئەو پێناسەیە که به‌رهه‌مه‌که‌ی رێککه‌وتنێکی زیمنی بۆ پاراستنی یەکیەتیی خاکی ئێران بووه ،له وه‌زعیه‌تی ئێستای ملمالنه و شه‌ڕی نێوان دوو که‌مپی شیعه و سوننی له ڕۆژهه‌اڵتی نێوه‌ڕاستدا هێنده‌ی دیکه‌ش بۆ پاراستنی پێناسه‌ی مه‌وجوود له ده‌سه‌اڵت له ئێران‌دا که‌ڵكی لێوەهردهگیرێ.
کۆماری ئیسالمی لە گەمەی نێودەوڵەتی و ناوچەییدا بەدوای هاتنه‌سه‌رکاری رێژیمی کۆماری ئیسالمی‌دا ،ئێران بووه به فاکته‌رێکی بەرچاوی دنه‌دانی کێشه و ملمالنێ سیاسی و ئایینیه‌كانی ناوچەکە .ستراتێژیی ئێران لەو سەردەمه‌دا ئەوە بوو کە ببێتە مەکۆی خەبات دژی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ڕۆژهەاڵتی نێوەڕاستدا .پاش شه‌ڕی ئێران و عیراق و هه‌موو ئه‌و ئاڵوگۆڕه سیاسییانه‌ی دواتر له ناوچه‌دا هاتنه‌گۆڕ ،ئه‌مجاره ئێران ستراتێژیی خۆی گۆڕی و زۆرتر وەک خاوه‌ن و ئادرەسی ڕێڕەوانی مه‌زهه‌بی شیعە له گه‌مه سیاسییه‌كانی ناوچه‌دا ده‌رکه‌وت .چ سیاسه‌ت و دروشمی ئێران لەدژی ئیسرائیل و چ پشتیوانیی لە شیعەکانی ناوچە ده‌بێ له چوارچێوه‌ی ستراتێژییهکدا ببینرێن که به‌رژه‌وه‌ندی و مانه‌وه‌ی خۆی له بەردەوامیی ئاڵۆزییەکان و حزووری چاالکانه‌ی لەنێو کێشەکانی ناوچه‌دا ده‌بینێ .سوپای قودس و حیزبوڵالی لوبنان و حەماس و جیهادی ئیسالمیی فه‌له‌ستین و حوسییەکانی یەمەن که رێژیم پشتیوانی‌یان لێده‌کا ،به‌شێک له ئامرازه‌کانی بردنه‌پێشی ئه‌م ستراتێژییهن .کۆماری ئیسالمی به هه‌وڵی رێبه‌ریکردنی ئەو ئاڵۆزییانە له چوارچێوه‌ی ملمالنه‌ی شیعه و سوننه‌دا ده‌یه‌وێ هه‌م کەمەربەندێکی ئەمنیەتی بۆخۆی لەناوچەکهدا دروست بکا وههم ئه‌و په‌یامه‌ش بداته جیهان که ئه‌وه که‌مپی سوننه‌یه سه‌رچاوه‌ی تێرۆریزمی جیهانییه نه‌ک شیعه .ئێستا که که‌مپی سوننه به سه‌رۆکایه‌تیی عه‌ره‌بستانی سەعوودی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانییه‌کی سیاسی و نیزامی‌دا به جیددی خه‌ریکی خۆڕێکخستنه ،پێشبینی ده‌كرێ کۆماری ئیسالمی هێنده‌ی دیکه‌ش بۆ زیادکردن و جوواڵندنی هێزه‌کانی الیه‌نگری خۆی له ناوچه‌دا هه‌وڵ بدا.
9
هه‌وڵی رێژیم بۆ بیمه‌کردنی ئایینده‌ی خۆی ته‌نیا به "ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش" و قه‌یرانسازی له ناوچه‌دا نه‌وه‌ستاوه ،به‌ڵکوو له یه‌ک ده‌یه‌ی رابردوودا پڕۆگرامی ناوکیشی به بوعدێكی نیزامییه‌وه لێ زیادکردوه که هه‌وڵی به‌رفره‌وانی رێژیم بوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر له ئاستی ناوچه‌ییدا به‌ڵکوو له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییشدا ببێته فاکته‌رێکی حاشاهه‌ڵنه‌گر و به‌هێزی گه‌مه و هاوسه‌نگیی ئه‌منیه‌تی .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که وه‌ک له خواره‌وه باسی ده‌که‌ین ،پاش رێککه‌وتنی ناو‌کی ،ئێران به چه‌شنێک ملکه‌چی ویستی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بووه و چوارچێوه‌یه‌ک بۆ پێشگیری له به‌رزه‌فڕییه‌کانی له‌و بواره‌دا دانراوه ،به‌اڵم ئه‌م پاشه‌کشه و سازانه نه به مانای جێ متمانه بوونی رێژیم له خودی ئه‌م بواره‌دایه و نه سیاسه‌تی تێکده‌رانه و دهنهدهرانهی رێژیمیش له ناوچه‌دا به‌هۆی سه‌رفه‌سڵی نوێی پێوه‌ندییه‌کانی ئێران و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه کۆتایی پێ هاتوه .به‌پێچه‌وانه‌وه ،ئێران ئێستا له کێشه و ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌دا له هیچ کاتێک که‌متر چاالک نیه و به‌تایبه‌تی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سووریه‌دا به پشتبه‌ستن به تێوهگالنی هه‌رچی زیاتری رووسیه ،تا دێ له‌و ئامانجه نزیکتر ده‌بێته‌وه که دان به جێگه و پێگه‌ی ئه‌و له دووره‌دیمه‌نی چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌دا بنرێ .رێژیم له کۆی ئه‌م دۆخه‌ش وه‌ک فاکته‌رێک بۆ سەقامگیرکردنی ده‌سه‌اڵتی خۆی کەڵک وەردەگرێ و بەو کار و کردەوانەی تێده‌کۆشێ خەڵک لە نێوخۆی واڵت له‌وه بترسێنێ که ره‌نگه کۆمەڵگه‌ی ئێرانیش تووشی چارەنووس و نەهامەتیی هاوشێوه‌ی خەڵکی سووریه و عێراق بن .ترسێک که کاریگه‌ریی له‌سه‌ر روانین و ئاقاری سیاسیی به‌شێكی به‌رچاو له بژارده و الیه‌نه ئێرانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی واڵتیش داناوه.
پرسی ناو‌کی پرسی ناو‌کی ده ساڵیش پتر بابه‌تی هه‌ره به‌رچاوی ته‌عامولی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسالمییه .حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ،له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و کێشه‌یه و رێککه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئێران له‌سه‌ر چوارچێوه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه هه‌میشه هه‌وڵی داوه هه‌ڵوێستێكی مه‌نتیقی و واقعبینانه بگرێته به‌ر .جه‌وهه‌ری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه بریتی بووه له خۆبواردن له ئومێدبه‌ستن به رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی جیهانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسالمی به‌هۆی ئه‌م پرسه و نه‌به‌ستنه‌وه‌ی ئاجێندای خه‌بات و تێکۆشان به وه‌دیهاتنی سیناریۆیه‌کی له‌م چه‌شنه‌وه .سه‌ره‌ڕای هه‌موو کهڵکێكی فێڵبازانه که رێژیم هه‌وڵ ده‌دا له‌و کێشه‌یه و ته‌نانه‌ت له چاره‌سه‌ره‌که‌ی وه‌ریبگرێ ،ئێمه هه‌ڵوه‌ژێرانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان له‌به‌ر ئه‌وه به زه‌ره‌ر نه‌زانیوه که مه‌یدانی مانۆڕی رێژیم له خانه‌ی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌یی و جیهانیدا له رێگه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتنی له کورتماوه‌دا به چه‌کی ناو‌کی سنووردار ده‌بێته‌وه و چیدیکه‌ش هه‌موو سه‌رنجی کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی به بیانووی ئه‌م مه‌سه‌له و پرسانه‌ی بۆ ئێمه و بۆ خه‌ڵک گرینگ‌ترن، واته دێموکڕاسی و مافی مرۆڤ و مافی پێکهاته‌کانی ئێران ،النادرێ .چونکه له‌الیه‌ک مه‌رج نیه جێبه‌جێکردنی ئه‌و رێککه‌وتنه مسۆگه‌ر به به‌رژه‌وه‌ندیی مه‌رامه ناسالمهکانی رێژیم ته‌واو بێ، له‌الیه‌کی دیکه‌وه رێژیم له نێوخۆش و له ناوچه‌شدا به‌ره‌وڕووی کۆمه‌ڵێک کێشه و گیروگرفتی 10
جیددییه .هه‌ربۆیه پێویسته ئاجێندای خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی ئێران به سوودوه‌رگرتن له هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌ت و به‌ستێنانه‌ی ده‌کرێ له هه‌ردوو ئاستدا شکڵ بگرن ،رێك بخرێ. سەرەڕای هەراوهوریای کاربەدەستان‌و دامودەزگا تەبلیغاتییەکانی کۆماری ئیسالمی کە دەیانەوێ وا بنوێنن پاشەکشەیان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردوە ،ئێمه ئه‌و پێکگهیشتنهمان بە سەرکەوتنی ئیرادەی نێودەوڵەتی بە سەر ملنەدانو خۆبواردنی ڕێژیمێکی السارو یاخی لە پەیماننامە جیهانییەکان لە بواری هەستیارو گرنگی ناوکیدا له قه‌ڵه‌م داوه .له‌و سۆنگه‌یه‌وه، رێککه‌وتنی نێوان کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی و ئێران و پاشهكشهکردن به به‌رزه‌فڕییه‌کانی کۆماری ئیسالمی له‌و پێوه‌ندییه‌دا له چه‌شنی خۆیدا سه‌رکه‌وتنێکه بۆ پێشگیری له نائه‌منتر بوونی جیهان و گرژیی زیاتر له ناوچه‌دا و سه‌پاندنی ئیلزاماتی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تێکی سه‌ره‌ڕۆی له چه‌شنی ئه‌و رێژیمه‌دا. ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە سەر کەیسی ناوکی‌و هەڵگیرانی سزا‌و گەمارۆ جیهانییەکانی پێوەندیدار بەو کەیسە ،ئەگەر لە الیەکەوە دەتوانێ له‌سەر ئابووریی ئێران‌و ژیانی خەڵکی ئەو واڵتە شوێنەواری ئەرێنیی هەبێ و پێشگیری له به‌فیڕۆدانی زیاتری سه‌روه‌ت و سامانی واڵت له‌و رێگایه دا بکا ،لەالیەکی دیکە بە مانای کەمبوونەوەی گوشاری دەرەکی لە سەر خودی ڕێژیمی کۆماری ئیسالمی‌و دروستبوونی دەرفەت‌و دەستئاوەاڵیی هەم بۆ سەرکوت لە نیوخۆی واڵت‌و هەم بۆ مەیدانداری لە ئاستی ناوچەو درێژەدان بە دەستێوەردانی کاروباری واڵتانو پشتگیریی تێرۆریزم‌و توندڕەوییە .ئێمە هیوادارین بە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەی ناو‌کی دەرفەت بۆ زهقبوونەوەی پرسی نەبوونی دیموکراسی‌و پێشێل‌کرانی مافی نەتەوەکان‌و سەرکوتکرانی ئازادییەکان لە ئێران پێک بێ‌و ئیرادەی نێودەوڵەتی هەروەک لە بواری ناوکیدا توانی ئەو ڕێژیمە ناچار بە چاوخشاندنەوە بە سیاسەتو هەڵوێستی خۆیدا بکا ،لەم بوارەشدا کۆماری ئیسالمی ناچار بە گۆڕینی سیاسەتو ڕەفتاری خۆی بکا .پێشمان وایه ئەم پاشەکشەیە ده‌توانێ هەلومەرجو دەرفەت‌و بەستێنی جۆراوجۆری سیاسی بە دوای خۆیدا بێنێ کە پێویسته هێزو الیەنە سیاسییە ئازادیخوازەکانی ئێران ،چ ئەوانەی کە ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسالمینو ،چ ئەوانەی لە نێوخۆی واڵت‌و لە چوارچێوەی قانوون‌و حاکمییەتی ئەو ڕێژیمەدا بۆ هەلومەرجێکی سیاسیی باشتر تێدەکۆشن ،بۆ وەڕێخستنی خەباتێکی بەرینو شێلگیرانە بیانقۆزنەوە. ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خەباتی خەڵکی ڕۆژهەالتی کوردستان‌و تێکۆشانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە پێناوی مافە نەتەوەییەکانو بۆ جێگیرکردنی دیموکراسی لە ئێرانیشدا ،پێویسته بڵێین که ئه‌و خه‌باته زۆر به‌ر لە سەرهەڵدانی کێشەی ناوکیی ئێران‌و ڕۆژئاوا و تەنانەت زۆر زووتر لە هاتنەسەرکاری ئەو ڕێژیمەدهستی پێکردوه .ئەگەرچی گوشاری دەرەکی‌و هەڵوێستی لێبڕاوانەی کۆمەڵگەی جیهانی لەئاست السارییەکانی ئەو ڕێژیمانە هەمووکات بە فاکتەرێکی ئەرێنی بۆ خەباتی ئازادیخوازانەی خەڵکی ڕۆژهەالتی کوردستان وئێران له‌دژی ئەوڕێژیمە زانیوە ودەزانین ،به‌اڵم باوەڕمان وایە ئه‌وه که وەدیهاتنی ئامانجەکانی خەباتی خەڵکی ئێمە ده‌خاته گره‌وی خۆیه‌وه پێش هه‌موو شتێك به‌رده‌وامیی ئه‌و خه‌باته به هاوکاری و یه‌کگرتوویی 11
هه‌موو هێز و الیه‌نه‌کان و هه‌موو به‌ستێنه‌کانی خه‌باته ،نەک جۆری ئەو ئاڵوگۆڕانەی بەسەر پێوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە و دنیای ده‌ره‌وە دادێن. کاریگه‌ریی بارودۆخی ئابووری و کۆمەاڵیهتی له به‌ستێنی سیاسی‌دا قەیرانی ئابووری و کێشە کۆمەاڵیەتییهکان هەمیشە پێوەندییان بە سیاسەتەوە نیه و ته‌نانه‌ت ئەو جۆرە قەیرانانە لە واڵتانی دێموکراتیکیشدا رووده‌ده‌ن .جیاوازییهکە ئەوەیە که لە ئێران‌دا دەسەاڵت بە شێوەیەکی مافیایی سەروەت و سامان و داهات و دەرکەوتی واڵتی خستۆته ژێر چەپۆکی خۆی و بەمەبەستی سیاسی هه‌م بۆ سه‌رکوت له نێوخۆ و هه‌م بۆ مه‌زنیخوازی و تێکده‌ری له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان کەڵکی لێوەر دەگرێ و لێپرسینه‌وه و چاوه‌دێریی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکیش له ئارادا نیه .له‌الیه‌كی دیکه‌وه ،راست به‌هۆی بااڵده‌ستیی سیاسه‌ت و پاوانخوازی به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌کانی حوکمڕانی و ژیانی کۆمه‌ڵگه‌دا ،ئیداره‌ی پرسه‌کان و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان زۆربه‌ی جار بنه‌مای زانستی و کارناسانه‌یان نیه. جیا له داهاتی نەوت ،ئێران بەبەراورد له‌گەڵ زۆر واڵتی هاوشێوه ،کۆمەڵگایەکه لە زۆر بواردا پۆتانسیه‌لی بەرهەمی نێوخۆیی به‌هێزه و لەسەریەک واڵتێکی دەوڵەمەنده .خوێندەوار بوونی کۆمەڵگای ئێران و تێکەاڵویی بەرباڵوی خەڵکی ئێران لەگەڵ جیهانی دەرەوە وایان کردووە کە مۆدی ژیانیش زۆر بگۆڕێ و پێداویستی و پێوه‌ره‌کانی گوزه‌ران زۆرتر و پڕ خەرجتر بن .هه‌ربۆیە شوێنەواری ڕەوانی و تێکدەرانەی قەیرانی ئابووری و بێ‌کاری لەسەر خەڵک و بنەماڵە و تاک دەرئەنجامی فرە خەراپی کۆمەاڵیەتییان لێکەوتووه‌تەوە. به‌هۆی ئابلۆقه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و قەیرانی دارایی‌ش لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا که له بواری ژیان و گوزه‌راندا دووکهڵهكهی ته‌نیا چووه‌تە چاوی خەڵکه‌وه ،دۆخه‌که هه‌ر هاتووه و خراپتر بووه .ده‌ره‌نجامێکی زیانبار و نێگه‌تیڤی کێشە ئابووری و کۆمەاڵیەتیەکانیش ئەوەیە کە له هه‌لومه‌رجی ئه‌وتۆدا خەڵک لەبەر گرفتی ڕۆژانەی خۆیان که‌متر ده‌پڕژێنه سەر باس و بابەتی سیاسی و داهاتووی واڵت .کۆماری ئیسالمی که له‌ڕاستیدا بۆخۆی خوڵقێنەر و ڕێکخەری ئەو سێناریۆیەیه و مودیریه‌تی ده‌کا ،له به‌ستێنی سیاسیش‌دا سوود له دەرەنجامی دۆخێکی وه‌ها ناله‌باری کۆمه‌اڵیه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا وه‌رده‌گرێ.
12
فه‌زای سیاسی وجووڵه‌ی مەدەنی له نێوخۆی ئێران وەزاڵەهاتن و ناڕه‌زایه‌تیی خەڵک دژی کۆماری ئیسالمی مادام ڕێبەر و ڕێنوێن و ڕێکخەری نەبێ، له خۆیه‌وه نابێتە هۆی ڕووخان یان ته‌نانه‌ت ئاڵوگۆر و پاشه‌کشه‌ی رێژیمیش .دابه‌شبوونی ئۆپۆزیسیۆن یان گۆڕان خوازان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی واڵت به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی ریفۆرمخوازانی نێوخۆ و خوازیارانی رووخانی رێژیم له ده‌ره‌وه‌ی واڵت وه‌ك ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی خۆپێناسه‌کردنی سیاسی له ملمالنێ و مشت و مڕی الیه‌نه‌کانی کێشه‌دار له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسالمیی لێ هاتوه. به‌هۆی یه‌کنه‌گرتن و مهیدانینهبوونی ئۆپۆزیسیۆنی رووخێنه‌ر ،له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی سیاسیی ئه‌مڕۆی ئێران‌دا مه‌تره‌حه ،زۆرتر ریفۆرمخوازییه که سەرەڕای کۆمەڵێک کۆسپ و تەگەرە هێشتا ده‌ره‌تانی جووڵه و خۆده‌رخستی هه‌یه .دیاره ریفۆرمخوازه‌کان یان النیکه‌م ئه‌و ره‌وته که به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌ناسرا ،به‌هۆی له حهسردامانهوهی رێبه‌ره‌کانیان و ڕاوه‌دوونانی بژارده‌کانیان ،سه‌رباری هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی قانوونی‌دا ببن به ئه‌مری واقع ،له‌ڕاستیدا سه‌رکوت کران و پرۆژه‌کانیان لێ پووچه‌ڵ کرایه‌وه .ئاڵۆزییه‌ک که له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌کانی ئێستاشدا به‌دی ده‌کرێ نه‌بوونی ناسنامه‌یه‌كی روون بۆ رێفۆرمخوازان و ته‌نانه‌ت بهالڕێداچوون و ده‌ستخستنه نێو پرۆژه‌کانی میانه‌ڕه‌و و ریفۆرمخواز له‌الیه‌ن ناوه‌رۆکی سه‌ره‌ڕۆییه‌وه نیشان ده‌دا. سەرەڕای داخران و ده‌ره‌تانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری به‌رته‌سکی تێکۆشانی مه‌ده‌نی له‌ژێر حاکمیه‌تی کۆماری ئیسالمی‌دا ،کۆمەاڵنی خەڵکی ئێران بە پێی هەلومەرج و گونجان تێدەکۆشن بە چاالکیی مەدەنیی جۆراوجۆر دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان لەدژی ئەو ڕێژیمە هەڵبڕن .هه‌ر ئێستا بە سه‌دان و بگره هه‌زاران کەس لە تێکۆشەرانی ئەو بوارە بە ژن و پیاوه‌وه لە بەندیخانەکانی رێژیم‌دا دەستبەسەرن .به‌هۆی که‌شی ئه‌منیه‌تی و ئه‌و هه‌موو به‌ربه‌سته که کۆماری ئیسالمی له‌سه‌ر چاالکیی سیاسی و مه‌ده‌نیی داناون ،ئه‌وه‌نده خەبات و چاالکیی مەدەنییهش که کراوه به ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌کی زۆره‌وه به‌ڕێوه چووه و چاالکانیش له‌سه‌ریه‌ک ناچار بوون کەمتر خۆ لە گوتاری سیاسیی گەورە بده‌ن .له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران‌دا نه‌ک له‌به‌ر نه‌بوونی وشیاریی خه‌لک، به‌ڵكوو به‌هۆی سیاسه‌تی سه‌رکوت و نایه‌کگرتوویی ئۆپۆزیسیۆن ،کاری سیاسی و تەنانەت چاالکیی مەدەنییش بەرتەسک بۆته‌وه بۆ بازنه‌ی سنوورداری بژارده و کۆڕ و کۆمەڵه رووناکبیری و زانستگاییه‌كان ،و به‌ده‌ر له کاتی "هه‌ڵبژاردن" ره‌هه‌ندی جه‌ماوه‌ریی پڕۆژه و جووڵه‌کان الوازه. دیاره ئەو چەشنە لە کار و چاالکیی مەده‌نی ئەگەر لە کورتخایه‌نیشدا مەترسییه‌کی جیددیی لەسەر کۆماری ئیسالمی نەبێ ،النیکەم ئێستا به‌ستێنێکه بۆ ئەوەی خەڵک لە بێتەفاوەتی و بێ هیواییدا نەمێنێتەوە و داواکانی خۆی ڕووبەڕووی ڕێژیم بکاتەوە .هه‌ر له‌وکاته‌دا ئه‌گه‌ر بێت و کاری زۆرتری له‌سه‌ر بکرێ و هه‌ماهه‌نگ و به‌رفراوان بکرێته‌وه ،ده‌توانێ ببێته بوارێک بۆ تەمرینی کاری هاوبەش .لەبەر ئەوەی ئۆپۆزیسیۆنی رووخانخواز تا ئێستا به‌و جۆره‌ی شیاوه نه‌یتوانیوه خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره خه‌باته رێک بخا ،نابێ پێمان سه‌یر بێ که عونسوره‌کانی ره‌وتی ئیسالحتهڵهبی و میانه‌ڕه‌و له نێوخۆی واڵت ببنه ڕێکخەر و ڕێنوێنی ئەو چه‌شنە کار و 13
تێکۆشانانه .به‌تایبه‌تی له مه‌وعیده‌کانی هه‌ڵبژاردندا که تەنیا ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ن بۆ خەڵک و هەندێ الیەن که سه‌ره‌ڕای هه‌موو به‌ربه‌سته‌کان بتوانن بۆ خستنه‌ڕووی مه‌به‌ست و داوا سیاسییه‌کانی خۆیان بیقۆزنەوە و ته‌نانه‌ت بەجۆرێک لە دژی رێژیم کەڵکی لێوەربگرن .دیارە کۆماری ئیسالمی تێدەکۆشێ له‌سه‌ر به‌ستێنی بوونی دوو جه‌مسه‌ری بنئاژۆخواز و ئیسالحتهڵهب ومیانهڕهوهکان به‌شداریی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردندا و خووگرتنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ مه‌به‌ستی خۆی به‌کار ببا و به جیهانیش نیشان بدا که له ئێران‌دا ره‌قابه‌ت له‌سه‌ر ئیداره‌ی واڵت هه‌یه. هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری له جۆزه‌ردانی ١٣٩٢دا که هاتنه‌سه‌رکاری حه‌سه‌ن رووحانیی لێکه‌وته‌وه دوایین نموونه‌ی ئه‌و مه‌یدانه وه‌ک به‌ستێنێک بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کیش بۆ چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ستێنێکی وه‌هابوو .حیزبی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاته داوای به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی نەکرد ،به‌اڵم پاش هه‌ڵبژاردن ئاکامگیریی ره‌سمیی له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه کرد و به ریفراندۆمێکی واتاداری خه‌ڵک به‌دژی ناو‌کی سه‌ره‌ڕۆیی له کۆماری ئیسالمی‌دا لێکدایه‌وه .حاشای لێناکرێ که به‌بێ تاکتیک گۆڕینی رێبه‌ریی نیزام ئه‌و ئه‌نجامه که به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پێشوو نه‌گۆڕدرا ،رانهدهگهیهندرا .به‌اڵم ئه‌و واقعیه‌ته که خه‌ڵک له نێوخۆی ئێران‌دا ده‌یانه‌وێ له ده‌رفه‌ته که‌مه‌کانیش بۆ به به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه ده‌گه‌ڵ رێژیم و مهترهحکردنی ویست و ئاره‌زووه‌کانیان که‌ڵك وه‌ربگرن ،نابێ له‌به‌ر چاو ون بێ .له‌گه‌ڵ ئه‌وه که له دوو ساڵی رابردوودا ره‌خنه‌گرتن له سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی رووحانی و به‌جێ نه‌گه‌یاندنی النیکه‌می ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له به‌ستێنی نێوخۆیی‌دا و به‌تایبه‌تی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافی پێکهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران‌دا بوون بە به‌شێک له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی حیزبی ئێمه ،ئێستاش له‌و باوه‌ڕه‌داین که هێزێکی به‌رپرسیار بیهه‌وێ به کۆمه‌ڵگه‌ی نێوخۆی ئێران وه‌سڵ بێته‌وه و النیکه‌می کاریگه‌ریی له‌سه‌ر باس و خواسه‌کانی نێو فه‌زای سیاسیی نێوخۆ هه‌بێ نابێ نه له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماهیه‌تی کۆماری ئیسالمی و مه‌ڕامی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و رێژیمه‌دا دوچاری گومان بێ و نه له ترسی شه‌رعیه‌ت به‌خشین به نیزامیش به‌رخوردی کلیشه‌یی به بوارێکی وه‌ک بواری هه‌ڵبژاردن (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نادیموکراتیکیش بێ) بکا .گرینگ ئه‌وه‌یه له هه‌موو به‌ستێنه‌کان بۆ هێنانه‌مه‌یدانی خه‌ڵك و به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه ده‌گه‌ڵ رێژیم که‌ڵک وه‌ربگیرێ.
14
ئۆپۆزیسیونی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی واڵت یان ده‌ره‌وه‌ی نیزام ،به‌داخه‌وه تا ئێستا ئۆپۆزیسیۆنێکی یەکگرتوو کە بتوانێ وەک بەدیل و ئاڵترناتیو خەڵک لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە له‌ئارادا نیە .هه‌رچه‌ند مێژووی حیزبایەتی لە ئێران‌دا زۆر کۆنە ،بەاڵم ئەزموونی کاری دێموکراتیک و فەرهەنگی بەیەکەوە کارکردن و لەگەڵ یەکتر حاوانەوە زۆر الوازە .به‌هۆی به‌رده‌وامیی کۆمه‌ڵێک کێشه و ناکۆکیی فیکری و سیاسی و هه‌روه‌ها له‌به‌ر لێک دووربوونی بۆچوونه‌کان چ له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شێوه‌کانی خه‌بات و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رێژیم و پرسه سیاسییه‌کانی ئه‌مڕۆی ئێران و چ له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سروشت و نێوه‌رۆکی ئه لترناتیڤی کۆماری ئیسالمی ،دژبەران و ڕەخنەگرانی ڕێژیم لە نێوخۆ و دەرەوە زۆر زیاتر له‌وه که له پلورالیزمی سیاسی چاوه‌ڕوان ده‌کرێ په‌رش و باڵ‌و و نالێک و ناتەبان. له‌الیه‌كی دیکه‌وه ،ئۆپۆزیسێۆنی سه‌راسه‌ری له هه‌لومه‌رجی ئێستادا ئه‌و کارلێ هاتووییه مه‌یدانییه‌ی نیه که بۆ رێکخستنی کۆمه‌اڵنی خه‌ڵک پێویسته .کارکردی ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ریی ده‌ره‌وه‌ی واڵت زۆرتر حاڵه‌تی رایه‌ڵه‌یه‌کی مه‌جازی و دابڕاو له واقعییه‌ته‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی به‌خۆوه گرتوه .ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران که دژبه‌رانی کۆماری ئیسالمیی له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگی گه‌وره رووبهڕووکردۆتهوه ،بووه‌تە هۆی ئەوە کە کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتییش ئەو ئۆپۆزیسیۆنە بێسەر و ئادرەسە بەجیددی وەرنەگرێ .حاشای لێناکرێ که نه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆنێك که وه‌ک ئالترناتیڤی کۆماری ئیسالمی هه‌م متمانه‌ی خه‌ڵکی ئێران بۆ الی خۆی رابکێشێ و هه‌م کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش بتوانێ حیسابی له‌سه‌ر بکا ،هۆیەکی سه‌ره‌کیی مانه‌وه‌ی کۆماری ئیسالمییه.
کوردستان کورد به گشتی ڕۆژهه‌اڵتی نێوه‌ڕاست وه‌ک جاران ته‌نیا به کێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین پێناسه ناکرێ و لەنێو ئەو هه‌موو توندڕه‌وی و دابه‌شبوون و ئاڵۆزییانه‌دا که ئاماژه‌مان پێکردن ،ئه‌وه تەنیا کوردە که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به ناچاری که‌وتۆته نێو جه‌رگه‌ی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌وه ،هه‌وڵ ده‌دا وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌دوور لە شەڕی ئایینی و فیرقه‌یی بەدوای وه‌دیهێنانی مافە ره‌واکانی خۆیدا بگه‌رێ و هه‌وڵ بدا ئه‌منیه‌تی خۆی و ئایینده‌ی نه‌وه‌کانی ده‌سته‌به‌ر بکا. ئاشکرایه که ده‌سکه‌وته‌کانی تا ئێستای کورد پێش هه‌موو شتێک به‌رهه‌می خه‌بات و به‌رخۆدانی رۆڵه خهباتگێڕهکانیهتی .به‌اڵم حاشای لێناکرێ هه‌لومه‌رجیش به چاک یان خراپ نه‌خشی له دۆخی ئێستای کورددا هه‌یه و زۆرجار قۆستنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رج و ره‌خسانی ده‌رفه‌ته سیاسییه‌کان 15
نه‌خشیان له وه‌دیهاتنی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌دا هه‌بووه .ئه‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه‌ش که به‌تایبه‌تی پاش قه‌یرانی سووریه و شه‌ڕی داعش له ڕۆژهه‌اڵتی نێوه‌ڕاستدا پێک هاتوه ،بۆته هۆی ئه‌وه که ئەگەر کورد لە نەخشەی سیاسەتی جیهانیدا هێشتا نه‌بۆته فاکته‌رێکی به‌رچاو و شوێندانه‌ر ،لە نەخشەی رووداو و ئاڵوگۆڕه‌کانی ڕۆژهەاڵتی نێوەڕاستدا دیاردەیەکی بەرچاوی سیاسی و سەربازی و ئەکتەرێکی ئەمری واقیعیی ناوچەکە بێ .ئه‌وه که ئه‌مڕۆ کورد وه‌ک پارتنێرێکی جێگه‌ی متمانه و فاکته‌رێکی به‌کار له شه‌ڕی دژی تێرۆریزم و توندڕه‌وی و له خانه‌ی گشتیی ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌یی و جیهانیدا دانی پێدانراوه و بۆته مایه‌ی پشتیوانیی سیاسی و سه‌ربازیی به‌رچاو و ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه و له هه‌ردوو ئاستی ناوچه‌یی و جیهانیدا کۆمەڵێک پارامێتری نوێی هێناوه‌ته نێو موعادالتی سیاسیی پێوه‌ندیدار به کورده‌وه .ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌کانی ئه‌مڕۆی ناوچه به باش و خراپ نه‌ک هه‌ر شوێنه‌واریان له‌سه‌ر داهاتووی سیاسیی کوردیش ده‌بێ ،به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر کورد ژیرانه و یه‌كگرتوو بجووڵێته‌وه ،بۆخۆیشی ده‌توانێ وه‌ک هۆکارێکی رهوتبهخشین به به‌شێک له‌و ئاڵوگۆڕانه به‌و جۆره که لە به‌رژه‌وه‌ندیی درێژخایه‌نی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا بێ کار بکا. ئه‌مڕۆ له سایه‌ی خۆڕاگری و به‌ربه‌ره‌کانیی کورد لەدژی داعشدا پرستیژ و پێگه‌یه‌کی زۆر باش بۆ کورد لە ئاستی جیهاندا پێکهاتوه ،نه‌ک هه‌ر پێشمه‌رگه بۆته سه‌مبولی هه‌ره به‌رچاوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌یدانی له‌گه‌ڵ تێرۆریزم ،به‌ڵکوو مۆدێلی پێکه‌وه‌ژیان و جه‌هانبینیی کورده‌کانیش وه‌ک ئه‌زموون و دیارده‌یه‌کی تاقانه‌ی ناوچه‌که چاوی لێ ده‌كرێ .الیهنگرییهک که ئه‌مڕۆ له جیهاندا بۆ کورد به‌دی ده‌کرێ له ته‌واوی مێژووی ئه‌و گه‌له‌دا بێوێنه‌یه و جێی خۆیه‌تی هه‌موو الیه‌نه کوردییهكان ژیرانه و به‌رپرسیارانه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورددا که‌ڵکی لێ وه‌رگرن. ئه‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه‌ی ناوچه جیا له‌وه که ده‌توانێ سه‌رچاوه‌ی کۆمه‌ڵێک مه‌ترسیی نوێش بۆ سه‌ر کورد بێ ،له خوردکردنه‌وه‌ی جێگه و پێگه‌ی هه‌ر کام له پارچه‌کانی کوردستان و له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێوه‌ندییه نێوخۆییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردیش‌دا هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک که‌موکوڕییه .جیا له‌وه که هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان وه‌ك یه‌ک له‌و پانۆڕاما نوێیه‌ی ناوچه‌دا چاالک و دانپێدانراو نین و به‌شی سه‌ره‌کیی ئه‌و بایه‌خ دانه به رۆڵی کورد به‌پله‌ی یه‌که‌م باشووری کوردستان ده‌گرێته‌وه، دابه‌شبوونه هه‌رێمی و جیهانییه‌كان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئێستای ڕۆژهه‌اڵتی نێوه‌ڕاستدا به سیاسه‌ت و ئاقاری به‌شێک له هێزه کوردییه‌کانیشه‌وه دیاره .ئه‌مڕۆ هه‌ر له‌و کاته‌دا که به به‌راورد له‌گه‌ڵ سااڵنی پێشووتر هه‌ل و ده‌رفه‌تی له‌بار بۆ بردنه پێشی پرسی کورد له‌گۆڕێدایه، به‌اڵم نیگه‌رانییش له دابه‌شبوونی هێز و الیه‌نه کوردییه‌کان له په‌راوێزی ملمالنه‌ی نێوان هێزه ناوچه‌ییه‌کاندا و به‌رده‌وامیی زێهنیه‌تی یه‌كتر قبووڵ نه‌کردن و هێژێمۆنی خوازیی ئه‌م الیه‌ن و ئه‌و الیه‌ن زیادی کردوه. دیاره به‌خۆشییه‌وه پێوه‌ندییه نێوخۆییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد زۆر له‌وه که له رابردوودا به‌دی ده‌کرا باشتره و کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی دزێو له‌و بواره‌دا تا ئاستی خاشهبڕبوون دابه‌زیون .له‌الیه‌کی 16
دیکه‌وه به‌هۆی ئاسانتر بوونه‌وه‌ی هاتوچۆ و پێوه‌ندی و تێکه‌اڵوی له سه‌رده‌می ئه‌وڕۆدا و له سایه‌ی گۆڕانه سیاسییه‌کاندا ،پێناسەی هاوبەشی نەتەوەیی کورد و هاوپێوه‌ندیی سیاسیی رۆڵه‌کانی ئه‌و گه‌له نه‌ک هه‌ر لە کزیی نەداوە ،به‌ڵکوو هه‌تا هاتوه به‌هێزتر بووه. هه‌ر له‌وکاته‌دا ئەزموونی دەیان ساڵەی خەبات و حیزبایەتی و مامەڵەی پارچەکان و حیزبەکان لەگه‌ڵ یەکتر ،مه‌وقعیه‌تی سیاسی و حقووقیی جیاوازی کوردی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان و ره‌وتی سیاسیی جیاوازی بەشەکان لەچاو یەکتر ،و مامەڵەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەگەڵ هەر پارچه‌یه‌ی کوردستان بە پێی باری پێوه‌ندییه‌کان لەگەڵ ئه‌و واڵته‌دا که پارچه‌که‌ی کوردستانی لێهه‌ڵکه‌وتوه و زۆر فاکته‌ری دیکە بوونەتە هۆی ئەوە کە پێناسه‌ی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه به‌و مانایه نیه که چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سیاسیی ئێمه ،هاوبه‌ش و وهکیهک و یان ته‌نانه‌ت هاوکات بێ .دابەشبوونی کوردستان بەسەر چەند واڵت‌دا و ئاقاری جیاوازی پرسی کورد له هه‌ر کام له‌و پارچانه‌دا و فه‌رهه‌نگی سیاسیی جیاوازی نێوان ئه‌و واڵتانهی کوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بووه، پرسی کوردی له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستاندا له به‌رامبه‌ر ڕێگاچارەی جۆراوجۆر و تایبەت بەو پارچه‌یه دا داناوه .تەنانەت جوغرافیای سیاسیی کوردستان وایکردووە کە حیزبەکانی کورد بۆ بەردەوامیی خەباتی چەکداری و سیاسیی خۆیان پێوه‌ندیی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ ده‌وڵه‌تانی دیکه‌ی حاکم به‌سه‌ر کوردستاندا هه‌بێ .ئەو دەوڵەتانەش لە یەک کاتدا خۆیان وه‌ك دۆستی به‌شێك له کورد و وه‌ك دوژمنی به‌شێكی دیکه‌ی کورد ده‌رخستوه .سروشت و ناوه‌ڕۆکی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ش له روانگه‌ی جۆربه‌جۆره‌وه قه‌زاوه‌تی له‌سه‌ر کراوه .هێندێک که‌س به شتێکی پێویست و سروشتیی داده‌نێن و زۆر که‌سیش به گومان و و دڕدۆنگییه‌وه سه‌یری ده‌که‌ن. حاشای لێ ناکرێ که دابه‌شبوونی کوردستان به‌رژه‌وه‌ندیی جۆراوجۆری له‌نێو خودی کورددا دروست کردوه و هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان یان ته‌نانه‌ت هه‌رکام له هێزه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و پارچانه خوێندنه‌وه‌ی خۆیان له‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه و به‌گشتی له ئایینده‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد هه‌یه. به‌اڵم هه‌ر له‌و کاته‌دا که ده‌بێ هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان بۆخۆی نوێنه‌رایه‌تیی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی بکا و بۆخۆیشی ئاجێندای خه‌باتی خۆی ته‌نزیم بکا ،هه‌ق وایه هه‌موو کورد پێکه‌وه ئه‌و قابلیه‌ته له خۆیدا پێک بێنێ که له‌سه‌ر هێندێک رێکار یان النیکه‌م پره‌نسیپ هه‌م له‌بواری پێوه‌ندییه نێوخۆییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی حاکم به‌سه‌ر کوردستاندا و هه‌م له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی بردنه‌پێشی مه‌سه‌له‌ی کورد وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی یه‌کده‌ست له ئاستی ده‌ره‌کیدا رێک بکه‌ون .دواتر له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆخی کورد له پارچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستاندا به شێوه‌ی کۆنکرێت ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته که بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی زیاتری خه‌باتی ئێمه گرینگ و چاره‌نووس سازه.
17
دۆخی کورد له هه‌ر کام له پارچه‌كانی کوردستان گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان به‌شێکه له نه‌ته‌وه‌ی کورد ،به‌اڵم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌رک و ریساله‌تی ئێمه له‌پێشدا بریتییه له خه‌بات له‌پێناو ویست و ئامانجه‌کانی کورد له ئێران، سه‌ره‌تا ئاوڕێک له بارودۆخی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان و پرسی کورد له ئێران ده‌ده‌ینه‌وه .پاشان هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی کورد له هه‌ر کام له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا به‌پێی رابردووی هاتنه‌گۆڕ و چوونه‌پێشی پرسی کورد و راده‌ی پێوه‌ندی و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر پرسی کورد له ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان ریز ده‌كه‌ین. ڕۆژهەاڵتی کوردستان بە لەبەرچاوگرتنی رابردووی دوورودرێژی خه‌باتی کورد له ئێران و مانەوەی سه‌رکردایه‌تیی حیزبە کوردییه‌کان له نزیک مه‌یدانی ئه‌سڵیی خه‌بات ،بزووتنه‌وه‌ی کوردی ڕۆژهه‌اڵت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی که باسمان کرد ،پێگەیەکی باشتری هەیە .به‌اڵم لهالیهك په‌رش و باڵوی و قەیرانی وتار و رێکاری هاوبەش وەک پەتایەکی فەرهەنگی سیاسیی ئێران به‌رۆکی حیزبە کوردییه‌کانیشی گرتوه و له‌الیه‌کی دیکه‌شه‌وه سیاسه‌تی سه‌رکوت و داخرانی چه‌ند قاتی رێژیم ده‌رهه‌ق به کوردستان و هه‌لومه‌رجێکی ناوچه‌یی که مه‌یدانی مانۆڕی حیزبه كوردییه‌كانی به‌رته‌سک کردۆته‌وه ،هه‌موو هۆکارن بۆ ئه‌وه‌ی پرسی کوردی ڕۆژهه‌اڵت ئه‌مڕۆ له دۆخێکی دڵخواز و جێگای ره‌زامه‌ندیدا نه‌بێ و پێویسته به ژیری و شێلگیرییه‌وه بیر له چوونه‌ده‌ر له‌و وه‌زعییه‌ته بکرێته‌وه. پێگەی کورد لە ئێران ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له سروشتی پرسی کورد له ئێران و ئاستەنگه‌كانی دووره‌دیمه‌نی چارەسەری ئه‌و پرسه تێبگەین و واقعبینانه بەرچاوڕوونی بۆ سیاسەت و ستراتژیمان له‌و پێوه‌ندییه‌دا دروست بکه‌ین ،پێویستە ئەو ڕاستییە قبوڵبکەین کە به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی تایبه‌ت به خۆی به‌ره‌وڕوویه .ئێمه له‌گه‌ڵ تێزی ئه‌و الیه‌نانه (که کۆماری ئیسالمی ته‌نیا یه‌كێک له‌وانه) نیین که به‌و چاوه‌ی له مه‌سه‌له‌ی کورد له واڵتانی دیکه ده‌ڕوانن ،به‌و چاوه‌ش له مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران ناڕوانن و جیاوازیی بنه‌ڕه‌تی له‌نێوان مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران و مه‌سه‌له‌ی کورد له واڵتانی دیکه داده‌نێن. به باوه‌ڕی ئێمه ،چ به‌هۆی هاونه‌ته‌وه بوونی کوردی هه‌موو پارچه‌کان و چ به‌هۆی کاریگه‌ری و شوێندانه‌ریی نێوانیان ،پێویسته مه‌سه‌له‌ی کورد وه‌ک پرسی یه‌کانگیری نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست و دابه‌شبوو چاوی لێبکرێ .هه‌ر له‌و کاته‌دا ناتوانین حاشاش له‌وه بکه‌ین که هاوکێشه‌ی دێموگرافی و پێوه‌ندیی مێژوویی و جێگه و پێگه‌ی سیاسی و حقووقیی کورد له ئێران له چاو پارچه‌کانی دیکه له دۆخێکی جیاواز و به‌داخه‌وه سه‌ختتردایه .یه‌که‌م ،ڕابردووی کۆنی دەسەاڵتداری لە ئێران به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی تری حاکم به‌سه‌ر کوردستاندا که له شکڵی ئێستایاندا تازه‌ترن، پاشخانێکی ئاسانتری بۆ حوکمڕانی به‌سه‌ر کوردستاندا له تاران به‌جێ هێشتوه .دووه‌م ،ئه‌گه‌ر له 18
تورکیه و عیراق و سووریه پرسی پێکه‌وه ژیان ده‌كه‌وێته خانه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ته‌نیا دوو نه‌ته‌وه‌وه ،له ئێران چارەسەری کێشەی کورد دهکەوێتە نێو بازنەی کێشە و ئاڵۆزییەکی بەرباڵو و ناڕێکی چەند نەتەوە کە مه‌رج نیه هه‌موویان وه‌ك کورد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاران بکەن .سێهه‌م، هه‌لومه‌رجی سیاسی به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م و تا ئێستاش به‌و جۆره‌ی بۆ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌ڵگری بوار و ده‌رفه‌ت بووه ،بۆ کورد له ئێران ئه‌وه‌نده ده‌رفه‌تی نه‌ڕه‌خساندوه. سه‌رباری خه‌بات و فیداکاریی بێپسانهوهی خه‌باتگێڕانی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان ،به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م ته‌نیا دوو جار ئاڵوگۆڕی سیاسیی ئه‌وتۆ هاتۆته پیش که کورد توانیبیتی به به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بیقۆزێته‌وه .یەکەم دەرفەت بەدوای شەڕی دووهەمی جیهانیدا بوو کە دامەزرانی حیزبی دێموکرات و کۆماری کوردستانی لێکەوتەوە ودووهەم دەرفەتیش له‌پاش ئینقالبی ئێران هاته پێش کە بووژانەوەی حیزب و دەسپێکی قۆناغێکی دیکه‌ی خه‌باتی به‌دوادا هات .ئه‌مڕۆ و له داهاتووشدا پێگەی کورد لە ئێران‌دا ئه‌و ده‌ره‌تانه‌ی پێ نادا که به‌ته‌نیا ئاڵوگۆڕی گه‌وره له ئاستی سه‌راسه‌ریدا بخوڵقێنێ .گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر کورد ،بۆخۆی و له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆیدا یارمه‌تی به ده‌رفه‌ت خوڵقاندن بکا و ئه‌گه‌ریش له ئاستی هه‌موو ئێران به‌تایبه‌تی له‌به‌ر رووناکیی هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی گۆڕانێک روویدا ،ئه‌وه‌نده خۆی بۆ ئاماده کردبێ که وه‌ک جاره‌کانی پێشوو به‌سه‌ریدا نه‌که‌وێ و دیسان مه‌جبوور به قبووڵی قه‌واعیدی نادڵخوازی یارییه‌که نه‌بێ. له‌حاڵێکدا سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له تاران (هه‌ر ده‌وڵه‌تێک بێ) هه‌روا له‌سه‌ر حاشاکردن له بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران و مافه ڕه‌واکانی به‌رده‌وام بێ ،ئێمه به‌هه‌قی بێئهمالوئهوالی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستانی ده‌زانین له ده‌رفه‌تی گونجاو‌دا ڕاپرسیی گشتی به پشتیوانیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و بیروڕای گشتیی مرۆڤایه‌تیی پێشکه‌وتوو له‌سه‌ر چاره‌نووسی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا وه‌ڕێ بخا‌و بڕیار بدا.
پێناسه‌ی جۆغرافیایی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان ،پێوه‌ندیی کورد و تورکی ئازه‌ری یه‌كێکی دیکه له‌و پرسه پێکهاته‌ییانه‌ی پێویسته لێره‌دا ئاماژه‌یان پێبکه‌ین ،پرسی دابه‌شکردنی واڵت و چوارچێوه‌ی جوغرافیایی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان و به‌ریه‌ککه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نێوان کورد و پێکهاته‌کانی دیکه‌ی ئێران له سۆنگه‌ی ئه‌م دابهشکردنهوهیه. دابه‌شکردنی ئیداریی ئێران له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ویست و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێکهاته‌کانی ئێران بێ ،به هۆکاری ئیداری پاساو دراوه و له‌ڕاستیدا مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی سیاسی و ئه‌منیه‌تی بووه .له ئێران‌دا سنووری ئوستانه‌کان بە جۆرێک نه‌ته‌وه‌کانی بەسەر پارێزگاکاندا دابەش کردوه کە بە کەمڕەنگ کردنەوەی پێناسەی قەومیی ئەوان نەتەوەیەکی واحید بە پێناسەیەکی ئێرانی دروست بکرێ .له‌باره‌ی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان ،به دانانی ناوی "کوردستان" 19
له‌سه‌ر ته‌نیا یه‌كێک له ئوستانه‌کانی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان (ئوستانی سنه) و جێکردنه‌وه‌ی به‌شێکی به‌رچاوی ناوچه‌کانی کوردستان له ئوستانێکدا به‌ناوی ئازه‌ربایجان ،دەوڵەتی ناوەندی ویستوویه‌تی هه‌م ناسنامه‌ی کوردی له پێناسه‌ی ئیداریی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستاندا به‌رته‌سک و بچووک بکاته‌وه و هه‌م به چه‌شنێک الیه‌نێکی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (لێره‌دا ئازه‌رییه‌کان) بکاته هاوبه‌شی سیاسه‌تی به‌که‌مگرتن و قه‌ڵسه‌گێڕان له کورد. تورکه ئازەرییهکان لە ئاستی سه‌راسه‌ریدا به‌درێژایی مێژووی ئێران بەشداری دەسەاڵتی ئایینی، ئابووری ،سەربازی و سیاسی بوون و لەسه‌ر خاکی کوردستانیش ،له ئوستانی ورمێ و له زۆر شوێنی دیکە فهرمانڕەواییان بەسەر کوردیش‌دا کردوە و ته‌نانه‌ت لە کێشەی ئێمە لەگەڵ ناوەند بۆ بەرژەوەندیی ئێستا و داهاتووی خۆیان کەڵکیان وه‌رگرتوه .به‌له‌به‌رچاوگرتنی قورسایی دێمۆگڕافیی ئازه‌رییه‌کان و رۆڵی مێژوویییان له خه‌بات بۆ دێموکڕاسی له ئێران‌دا ،هه‌روه‌ها به‌له‌به‌رچاوبوونی رابردووی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان کورد و ئازه‌ری (چ ئه‌و کاته‌ی دۆست و هاوپه‌یمان بوون و چ ئه‌و کاته‌ی گرژی که‌وتۆته نێوانیانه‌وه) سیاسه‌تی ئێمه پته‌وکردنی بنه‌ماکانی پێکه‌وه‌ژیانی به‌ئاشتی و برایانه و هه‌وڵدان بۆ هاوکاری و هاوخه‌باتی بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌ش و هاوشێوهکانمانه .ئێمه هه‌رله‌وکاته‌دا که دژی هه‌رچه‌شنه ناکۆکینانه‌وه و ده‌مارگرژییه‌ک له‌پێوه‌ندی و مامه‌ڵه‌ی نێوان ئه‌و دوو نه‌ته‌وه گرینگه‌ی ئێرانداین ،له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که ئه‌وه ماف و ئه‌رکی هه‌ره سروشتیی الیه‌ن و بژارده‌کانی کورده که به رێگای جۆراوجۆری سیاسی و مه‌ده‌نی بۆ پاراستن و راستکردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئێتنیکیی ئه‌و سه‌رزه‌مینانه کار بکه‌ن که له‌ڕووی مێژووییه‌وه به‌شێکن له خاکی کوردستان. سیاسه‌تی دێموگرافی و راگواستن و لێکدانی قه‌ومی لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان وای لە بارودۆخەکە کردوە کە تا ئێستاش دیاریکردنی سنووری جۆغرافیایی ڕۆژهەاڵتی کوردستان کارێكی ئاسان نه‌بێ .نەک هه‌ر حیزب و الیەنە سیاسی و مەدهنییهکان لە دەرەوە و نێوخۆی واڵت نەیانتوانیوە له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سنووره‌کانی خاکی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستاندا بەرچاوڕوونی و ڕێنوێنیی هاوبەشیان هەبێ ،به‌ڵکوو ئه‌م پرسه هه‌تا ئێستا به جیددی بیریشی لێ نه‌کراوه‌ته‌وه .ئه‌مه له چه‌شنی ئه‌و پرسه گرینگ و درێژخایهنانهیه که پێویسته الیه‌ن و بژارده‌کانی کورد پێکه‌وه کاری له‌سه‌ر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م به به‌رچاوڕوونییه‌کی باشتره‌وه له ئێستای سیاسه‌تی کوردی له ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان رووبه‌ڕووی پیالن و گیروگرفته‌کانی پێوه‌ندیدار به سه‌رزه‌مینی کوردستان ببنه‌وه و هه‌م بۆ دواڕۆژی ساغکردنه‌وه‌ی سنووری کوردستانیش ئاماده‌یی باشتریان هه‌بێ. شتێکی دیکه‌ش که لێره‌دا گرینگه ئه‌وه‌یه که نه‌هێڵین ئه‌م دابه‌شکردنه ئوستانییهی ئێستا شوێنه‌واری خراپ له‌سه‌ر رووحی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ڕۆژهه‌اڵت دابنێ و به په‌ره‌پێدانی رووحی ناوچه‌گه‌ری و ئوستانی ببێته هۆی الواز بوونی پێناسه‌ی هاوبه‌شی کورد له ئێران‌دا .هه‌ر له‌و کاته‌دا بژارده و الیه‌نه سیاسییه‌کان پێویسته له‌سه‌ر پێناسه‌ی سیاسی -جوغرافیایی کوردستانی ئێران وه‌ك واحیدێکی یه‌كگرتوو به‌رده‌وام و شێلگیر بن.
20
ئایین له ڕۆژهەاڵتی کوردستان هەروەک پێشتر ئاماژەی پێکرا ،ئایین لە رۆژهەاڵتی نێوەڕاست بەشێوەیەکی چاالکتر و له‌جاران زه‌قتریش گۆڕەپانی سیاسیی داگرتوه و بۆته ئامراز و ئادرەسێک بۆ خۆپێناسەکردنی سیاسی. به‌خۆشییه‌وه رۆژهەاڵتی کوردستان به‌هۆی سروشتی میانه‌ڕه‌وانه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی و به‌هۆی رابردووی له خه‌باتێکدا که پێش هه‌موو شتێک ماهیه‌تێکی نه‌ته‌وایه‌تیی هه‌یه ،که‌متر تووشی توندڕه‌وی و ده‌مارگرژیی ئایینی بووه .به‌اڵم ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێ که رێژیم له سااڵنی دواییدا به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی الوهکان له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی به ئەنقه‌ست رێگه‌ی به سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌کردنی هێندێک گرووپ و تاقمی ئایینی داوه .له‌الیه‌کی دیکه‌وه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێرانی ژێر حاکمیه‌تی کۆماری ئیسالمی‌دا سوننیمهزههبهکان به به‌راورد له‌گه‌ڵ شیعه مه‌زهه‌به‌کان له‌ڕووی ئایینییه‌وه هه‌ست به ئه‌منیه‌ت و رێز ناکه‌ن ،رێژیم هه‌وڵ ده‌دا ئه‌م جیاوازییه بۆ سستکردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی کوردانی شیعه و به‌دژی یەکیەتیی نەتەوەیی کورد لە ئێران به‌کار به‌رێ. هۆشیاریی نەتەوایەتی لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان گەورەترین له‌مپه‌ره له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا که کێشەی ئایینی کۆمەڵگه‌ی ئێمە دابەش بکا .حیزبی ئێمەش لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەوڵیداوە ڕێک لە چوارچێوەی ستراتێژیی بەهێزکردنی ئەو هەسته نەتەوەییه و پێشگیری له‌وه که جیاوازیی مه‌زهه‌بی له رووی سیاسییشه‌وه کوردی رۆژههالت له یه‌کتر جیا بکاته‌وه ،بچێته پێشێ. فره‌چه‌شنییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان پێویسته وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ک و به چاوی رێز و حورمه‌ته‌وه سه‌یر بکرێن .به‌اڵم هه‌ر له‌و کاته‌دا
پێویسته هه‌موو چین و توێژه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان به سوننی و شیعه و یارسان و هی دیکه‌وه له خه‌بات و تێکۆشانی خۆیان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واکانیاندا یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی کورد بپارێزن و رێگه به کۆماری ئیسالمی نه‌ده‌ن که به مانۆڕه فێڵبازانهکانی خۆی له‌و جۆره فرهچهشنییانه بۆ درزخستنه نێوریزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و به الڕێدا بردن و گۆڕینی سروشت و جه‌وهه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران که‌ڵكی خراپ وه‌ربگرێ. ته‌وژمی باری ئابووری و کۆمه‌اڵیه‌تی بەدرێژایی مێژوو به هۆی ئه‌وه که هه‌میشه بە چاوی ئەمنیەتییهوه سه‌یری ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان کراوە و هه‌وڵ دراوه ئه‌و ناوچه‌یه له کاروانی گه‌شه‌سه‌ندن به‌جێ بمێنێ ،لەسەریەک ژێرخانی ئابووری و پیشەسازی له کوردستان زۆر الواز بووه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه که به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران رێژه‌ی بێ‌کاری ته‌نانه‌ت له‌نێو توێژی دهرسخوێندووشدا زۆر لە سەرەوە بێ .کاری دژواری کۆڵکێشی و نەبوونی ئەمنییەتی گیانیی خەڵکی هەژار لە چەند ساڵی ڕابردوودا رۆژانه سەردێڕی هەواڵ و ڕووداوەکانی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان و تابڵۆیەکی دڵتەزێن بووە لە بێدەرەتانیی خه‌ڵکی واڵتێکی بەپیت و بەرەکەت که ئەگەر به‌دروستی و به‌بێ هەاڵواردن ئیدارە کرابا ،ئاستی ژیان و گوزەرانی خه‌ڵکه‌که له‌گه‌ڵ هی خه‌ڵکی واڵتانی پێشکه‌وتوو به‌راورد 21
ده‌کرا .له‌الیه‌کی دیکه‌وه ،کۆماری ئیسالمی هه‌وڵ ده‌دا لە بێ‌کاری بۆ چەکدارکردنی به‌شێک له خه‌ڵك و به‌ستنه‌وه‌یان به دامودەزگاکانی خۆیه‌وه که‌ڵک وه‌ربگرێ و به‌دژی جوواڵنەوەی کورد بەکاریان بێنێ. وه‌ک ده‌ره‌نجامێکی بارودۆخی ئابووری ،کێشە کۆمەاڵیەتییەکان له رۆژهەاڵتی کوردستانیش وەک شوێنەکانی دیکەی ئێران بەرباڵو و هەمە الیەنەن و ئەوەندەش خەڵکیان بە خۆوە گرفتار کردوە کە کاریگه‌ریی خراپی لەسەر خەبات و تێکۆشانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وان داناوه .کۆماری ئیسالمی لەالیەک ئەگەر بە شێوەی ناڕاستەوخۆش بێ هاندەر و ڕێخۆشکه‌ری بەشێکی بەرچاوی کێشە کۆمەاڵیەتییەکانە و لەالیەکی دیکەوە وەک حکوومەتێکی وهاڵمدەر و بەرپرس بەدوای ڕێکار و چارەسەری ئەو کێشانەدا نەچووە .دیاردەی مادە هۆشبەرەکان نموونه‌ی هه‌ره دیار و ترسناکی ئه‌و کێشانه‌یه که وەک پەتایەک بەرۆکی کۆمەڵگای ئێمەی به‌تایبه‌تی له‌نێو توێژی الواندا گرتوه و ده‌رهاویشته و زەرەر و زیانه‌کانی له‌نێو خێزانه‌کان و له کۆمهڵگهدابۆ ئێستا و ئایینده زۆر به‌رچاو و جێگه‌ی نیگه‌رانیین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌باتی گه‌لی ئێمه پێش هه‌موو شتێك بۆ وه‌دیهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌ییه ،پێویسته هه‌م هێزه سیاسییه‌کان و هه‌م بژارده و بنیاته مه‌ده‌نییه‌کان له نێوخۆی ڕۆژهه‌اڵت به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌کردنی زیاتری په‌تا و گیروگرفته کۆمهاڵیهتییهکان کار بکه‌ن و هه‌رگیز پێیان وا نه‌بێ که کۆماری ئیسالمی وه‌ک حکوومه‌تێکی به‌رپرس ئه‌و ئه‌رکه ئه‌نجام ده‌دا .ئه‌مه نه‌ک هه‌ر بۆ سالم‌سازیی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ گرینگه ،به‌ڵکوو بوار و بهستێنێکیش بۆ به جه‌ماوه‌ری کردنی خه‌بات و ئه‌رکدارکردنی سه‌رجه‌م تاکه‌کان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی بزاڤێکی فره‌ڕه‌هه‌ند پێك دێنێ که وێڕای نه‌ته‌وه‌یی بوون خه‌سڵه‌تێکی ئینسانییشی هه‌یه. فه‌زای سیاسی و جموجۆڵی مه‌ده‌نی له ڕۆژهەاڵت سیاسه‌تی کۆماری ئیسالمی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوردستان له چه‌ند ساڵی رابردوودا و ته‌نانه‌ت پاش هاتنه‌سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی رووحانییش هه‌ر درێژه‌ی سیاسه‌تی پێشووی بووه که بریتی بووه له روانینی ئەمنیەتی بۆ مەسەلەی کورد و سه‌رکوت و هه‌اڵواردن.
له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا
ڕاوه‌دوونان و زیندان و ته‌نانه‌ت ئێعدامی چاالکانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد هه‌روا درێژه‌ی هه‌بووه که وه‌ک دوایین نموونه ده‌توانین ئاماژه به ئێعدامی مه‌نسوور ئاروه‌ند ئه‌ندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له مانگی ژووئه‌نی رابردوودا بکه‌ین. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م فه‌زا داخراو و پڕ له زه‌بروزه‌نگه ،خەبات و تێکۆشانی خه‌ڵکی کورد لەپێناو مافەکانیاندا هه‌روا بەردەوامە و هۆگریی خه‌ڵک به بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کوردستان رۆژ به رۆژ له زیادبووندا بووه .هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵکی مه‌هاباد و هاوپێوه‌ندیی شاره‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌اڵت له‌دوای ڕوداوەکەی هۆتێل تارا له به‌هاری رابردوودا نیشانی دا که خه‌ڵکی ئێمه ،ئه‌گه‌ر پشتی به رێکخستن و یه‌کڕیزی و نه‌خشه‌رێگای هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی هێز و الیه‌نه‌کان گه‌رم بێ، 22
زه‌رفیه‌ت و توانای ئه‌وه‌ی تێدایه له هه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ زه‌قکردنه‌وه‌ی مه‌وجوودیه‌ت و ویست و داواکانی ،نه‌ک هه‌ر به‌ڕووی کاربه‌ده‌ستانی رێژیم و کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسیی ئێران‌دا ،به‌ڵکوو به‌ڕووی بیروڕای گشتیی نێونه‌ته‌وه‌ییش که‌ڵک وه‌ربگرێ و له‌پێناوی ئه‌م ویست و داوایانه‌دا به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام و به‌کۆمه‌ڵ بێته مه‌یدان. له بازنه‌ی فراوانتری کوردی‌دا و سه‌ره‌ڕای هه‌موو به‌ربه‌ست و دابه‌شبوونه‌کان ،هەستی هاوبەشی نەتەوایەتی هه‌تا دێ زیاتر کۆمه‌اڵنی خه‌ڵکی کوردستان به هه‌موو رهنگاوڕهنگییهکانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌وارییه‌وه لە ده‌وری خۆی کۆدەکاتەوە .چوونه‌پێشی پرسی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان و به‌جیهانیبوونی ئەو پرسه و په‌ره‌گرتنی بێوێنه‌ی ئامرازه‌کانی پێوه‌ندی و راگه‌یاندنیش کاریگه‌ریی باشیان له‌سه‌ر بووژانەوە و بەهێزبوونی زه‌ینیی ناسیۆنالیزمی کورد له ئێران داناوه .دیاره پێویسته ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێ که دەربڕینی هەستی نەتەوەیی لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان و هاوپێوه‌ندی لەگەڵ پارچەکانی دیکە که خه‌سڵه‌تێکی پیرۆزی کوردی ڕۆژهه‌اڵته ،زۆر جار له‌الیه‌ن کۆماری ئیسالمی و هێندێ الیه‌نی دیکه‌وه بە الڕێدا براوه و کەڵکی خەراپی لێوەرگیراوە .هه ربۆیە پێویستە کاری زۆرتر بکرێ بۆ ئەوەی کۆماری ئیسالمی و هه‌ندێک الیەن به‌هره‌به‌رداریی خۆیان له هەستی نەتەوایەتی خەڵک له‌ژێر ناوی داکۆکیکردن لە پارچەکانی دیکەدا نه‌که‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کێبه‌رکێ و فرەچەشنیی نێو گۆڕه‌پانی سیاسیی یه‌ک سه‌ده‌ی رابردوو له ئێران زۆربه‌ی کات به‌رهه‌می یەکتروەالنان و توندوتیژی بووه ،فەرهەنگ و ئەقڵیەتی بەشداری و تۆلێرانس و خەباتی مه‌ده‌نی له واڵت و ناوچه‌ی ئێمه‌شدا زۆر الوازه .لەگەڵ ئەوەشدا دیسان لە کوردستان کە ناوچەیەکی تەواو ئەمنیەتییە ،خەڵک هه‌میشه هەوڵیانداوە لە دەرفەتەکان کەڵک وەربگرن و بە بیانووی جۆراوجۆری مه‌ده‌نی و فەرهەنگی و ژینگەپارێزی و بوار و بۆنەکانی دیکە بوونی به‌کۆمه‌ڵی خۆیان پێشان بده‌ن و ویست و ئامانجه‌کانی خۆیان بخه‌نه ڕوو .جیا له‌وه که ئەو جۆرە چاالکی انە لەگەڵ کۆمەڵێک ئاستەنگ و گیروگرفت کە ڕێژیم بۆیان دادەنێ به‌ره‌وڕوو دەبن ،به‌هۆی دڵه‌ڕاوكی و نەبوونی متمانه و ئەزموونی کاری هاوبەش کاری ڕێکخراوەیی چاالکانی نێوخۆ به‌و جۆره‌ی پێویسته وهاڵمدەر نەبووه .تێچووی ئەو جۆرە چاالکییانە لە سیستمی کۆماری ئیسالمی‌دا کەم نیە و له کوردستان له‌چاو نوخته‌کانی دیکه‌ی ئێران زۆر لهسهرتریشه. ڕوانینی ئەمنیەتی رێژیم بۆ کوردستان کەشوهەوایەکی دروست کردوە کە هەر جۆرە چاالکییهك، تەنانەت ئەگەر سیاسی و نەتەوەییش نەبێ ،بکه‌وێته ژێر چاوەدێریی کاربەدەستانی ئەمنیەتی. له‌الیه‌کی دیکه ،بۆچوون و هەڵوێستی بەشێک لە حیزبەکانیش وای کردوە کە نه‌ک هه‌ر گوتار و پێناسه‌یه‌کی هاوبه‌ش وه ک پاڵپشت بۆ کاروتێکۆشانی ئەوان لەئارادا نەبێ ،به‌ڵکوو زۆر جار ته‌مومژی گومانیش بخرێته سه‌ر هێندێک له‌و کار و چاالکیانه و به دڕدۆنگییه‌وه لێیان بڕوانرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که دۆخی نێوخۆی ڕۆژهەاڵتی کوردستان و سنوورداری و پچڕپچڕبوون و لێکدوور بوونی چاالکییه مه‌ده‌نییه‌کان ده‌ره‌تانی ئه‌وه ناده‌ن که پێناسەیەکی تۆکمه و وهسهریهکخراوی سیاسی لەو چاالکیانە بکه‌ین ،حیزبی ئێمە هه‌میشه هەوڵیداوه وێڕای گه‌یاندنی رێنوێنییه‌کانی 23
خۆی ،چاالکانی کورد له نێوخۆی واڵت هان بدا بۆ ئه‌وه‌ی له دروستبوونی بۆشایی مه‌رجه‌عی سیاسی و مه‌یدانی له نێوخۆی واڵت‌دا خەباتی سیاسی و مەدەنیی کۆمەاڵنی خەڵک لەالیەن کۆماری ئیسالمی و الیه‌نی دیکه‌وه بە الڕێدا نه‌برێ و کەڵکی خەراپی لێ وه‌رنه‌گیرێ .ئێمە له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌تایبه‌تی هەوڵمانداوە کە خەبات و تێکۆشانی مەدەنی تەنیا له توێژێکی کۆمەڵگا بۆ نموونه رووناکبیراندا قه‌تیس نه‌کرێته‌وه ،بەڵکوو بەجەماوەری بکرێ و خەڵکێکی زۆر لە هەموو چین و توێژەکانی کوردستان خۆی تێدا ببیننەوە .له‌وه‌ش زیاتر پێویسته خه‌باتی مه‌ده‌نی ته‌نیا خۆی به پرسه‌کانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌وه سنووردار نه‌کا ،به‌ڵکوو له خانه‌ی فراوانتری مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و دووره‌دیمه‌نی چارەسەرە سیاسییەکان بۆ داهاتووی مەسەلەی کورددا جێ بگرێ. به‌پێچه‌وانه‌ی ههوڵوتهقهالی کۆماری ئیسالمی بۆ چاندنی ترس و نائومێدی له نێو کۆمه‌اڵنی خه‌ڵکی کوردستاندا و ده‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بار‌و دۆخه ناله‌باره که بۆ خه‌باتی گه‌النی ئێران و یه‌ک له‌وان نه‌ته‌وه‌ی کورد هاتۆته ئاراوه ،ئێمه به چاوی ئومێده‌وه ده‌ڕوانینه دواڕۆژی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵکی ئێران به‌تایبه‌تی له کوردستان .باش ده‌زانین چ پۆتانسیه‌لێکی گه‌وره‌ی خه‌باتگێڕانه له هه‌ناوی ڕۆڵه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستاندا شاردراوه‌ته‌وه ،چ ئیراده‌یه‌کی پته‌و بۆ ده‌رچوون له حاڵه‌تی دیلی و ژێرده‌ستی له دڵی تێکۆشه‌رانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستاندا شه‌پۆل ده‌دا و وشیاریی سیاسی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی چه‌نده قووڵ و به‌ربه‌رینه. هه‌ربۆیه دڵنیاین که گه‌لی کورد چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تی گونجاوه و هه‌رکات ده‌ره‌تانێک بڕه‌خسێ گڕکانی ڕق و تووڕه‌یی ئه‌و خه‌ڵکه ئازادیخوازه به‌ڕووی زه‌وتکه‌رانی ماف و ئازادییه‌کانی خەڵکدا ده‌ته‌قێته‌وه و ئێران به‌گشتی و به‌تایبه‌تی کوردستان له‌و باره ناله‌بار و مه‌ینه‌تباره ڕزگار ده‌کا.
باشووری کوردستان دۆخی ئه‌مڕۆ و چاره‌نووسی ئایینده‌ی باشووری کوردستان نه‌ک ته‌نیا له‌ڕووی هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ،به‌ڵکوو هه‌روه‌ها به‌هۆی پێوه‌ندی و کارتێکه‌ریی قووڵتر و نزیکتری نێوان ڕۆژهه‌اڵت و باشووری کوردستان بۆ ئێمه گرینگه .هه‌رله‌و کاته‌دا هەڵسەنگاندنی ئێستا و داهاتووی باشووری کوردستان لە زۆر بارەوە ئەزموونێکی بەرفره‌وان و دەوڵەمەندی تێدایە کە بۆ ئێستا و داهاتووی ئێمە لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان و ئێران زۆر بە کەڵکه. باشووری کوردستان بە بەراورد لەگەڵ ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێڕاق هه‌م له‌ڕووی سه‌قامگیریی ئه‌منی و ئاسایشه‌وه و هه‌م له ڕووی ئاوه‌دانبوونه‌وه و گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه (به‌تایبه‌تی پاش گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی نیمچه سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی) لە بارودۆخێکی زۆر باشتردا بووه .له‌الیه‌کی دیکه‌وه ،کرانه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕووی جیهانی ده‌ره‌وه و پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه 24
له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌مڕۆ چۆته نێو فازێکی پێشکه‌وتووتر له جاران .له‌ڕووی سه‌ربازییشه‌وه ،ئەزموونی شەڕی داعش دەریخست کە کورده‌کان نه‌ک هه‌ر دەتوانن پارێزگاری له خۆیان و له هەرێمەکەیان بکەن ،به‌ڵکوو کاریگه‌رترین پارتنێری مه‌یدانیی هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تییش بن .دیاره که‌موکوڕییه‌کانی بواری حوکمڕانی له هه‌رێمی کوردستان بوونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدان و قووڵبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی سیاسی و قانوونی له‌نێوان حیزبه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستاندا و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی و یهکڕێبازیی ئه‌وان له‌پێناو دروستکردن و پته‌وکردنی ده‌سه‌اڵتێكی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌ییدا داناوه. له ئاستی عیراقدا ،پڕۆژەی فیدراڵی کە لەڕاستیدا لە سەر تەوافوقی دوو الیەنی کورد و عەرەب دامەزرابوو ،رۆژبەڕۆژ لەگەڵ کەند و کۆسپ ڕووبەڕوو بۆته‌وه و لەسەر هێندێک فایلی گرینگ و هه‌ستیاری وه‌ك نه‌وت و پێشمه‌رگه و پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه و سنووری کوردستان ناکۆکییه‌کان هه‌روا به‌رده‌وام بوون .ئه‌مڕۆ ئایینده‌ی پڕۆژه‌ی فیدڕالی له عیراقێکدا که بنه‌ماکانی رێککه‌وتنی نیشتمانی له جارانیش الوازتر بوون و ئیداره‌ی واڵت چۆته دۆخی ده‌وڵه‌تی شکستخواردو و له‌ژێر پرسیاردایه .ئەزموونی فیدراڵیخوازیی باشووری کوردستان ئەویش لە واڵتێکی وه‌ک عیراقدا کە ته‌نیا له دوو نەتەوەی سەرەکی واته کورد و عەرەب پێکهاتوه بۆ ئێمە لە ئێرانی داهاتوودا کە واڵتێکی فرەنەتەوهیە و زۆر لە عیراق ئاڵۆزترە ،جیگەی سه‌رنج و لێورد بوونەوەیە. شتێک که لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌ی تایبه‌تیی پێبکه‌ین ئه‌وه‌یه که جێگە و پێگەی باشووری کوردستان بووه‌تە هۆی ئەوە کە هه‌م کوردی پارچەکانی دیکە چاوەڕوانییه‌کی زۆریان له سیاسه‌ت و کارکردی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌بێ و هه‌م هه‌رێمی کوردستانیش هێندێك چاوه‌ڕوانیی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان
له کوردی
پارچه‌کانی دیکه و یه‌ک له‌وان له ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان هه‌بێ .ئه‌و چاوەڕوانییانه لەو تێگەیشتنهوه سەرچاوە دەگرن کە کورد یەک نەتەوەیە و کوردستانیش یەک واڵتە .به‌و پێیه ده‌بێ حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان پێوه‌ندی و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دراوسێکانیدا له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌خشه‌ڕێگایه‌کی ته‌واو نه‌ته‌وه‌یی دابڕێژێ ،یان به دیوه‌که‌ی ئهوالدا ،ده‌بێ کوردی پارچه‌کانی دیکه هه‌موو کار و به‌رنامه‌یه‌کی خه‌باتیان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی باشووری کوردستان رێک بخه‌ن .هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ‌کرد ،ئێمه خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی هه‌رکام له پارچه‌کانی کوردستان (به‌تایبه‌تی باشووری کوردستان که خاوه‌نی قه‌واره‌ی فه‌رمیی خۆیه‌تی) له نێوه‌رۆکی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی و شێوه‌ی بردنه‌پێشی مه‌سه‌له‌که‌ی و ئاقاری پێوه‌ندییه‌کانی به شتێکی سروشتی ده‌زانین .ته‌نانه‌ت به ده‌رککردنی هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی پێوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حکوومه‌ت و الیه‌نه‌کانی هه‌رێمی کوردستان چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه که روانینی هه‌رێمی کوردستان بۆ کۆماری ئیسالمی ده‌قاوده‌ق وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه بێ ،به شتێکی مه‌نتقی و واقعبینانه نازانین .هه‌ر له‌وکاته‌دا وه‌ک هه‌میشه گوتوومانه ،پێوه‌ندی و بردنه‌پێشی پرسی هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستان نابێ له‌سه‌ر حیساب و به قیمه‌تی خه‌واندنی پرسی کورد له پارچه‌کانی دیكه‌ی کوردستان ته‌واو بێ .زه‌رووره‌ت و ریساڵهتی یه‌کیه‌تی و رووحی نه‌ته‌وه‌یی 25
کورد و ته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی جێگه و پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه ده‌خوازێ که به‌رپرسانی ئه‌م پارچه‌یه‌ی کوردستانیش به چاوی حورمه‌ته‌وه بڕواننه رابردووی پڕشنگداری کورده‌کانی ڕۆژهه‌اڵت چ له‌بواری خه‌بات و فیداکاری بۆمافه ره‌واکانی خۆیان و چ له‌بواری هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا له گوتار و سیاسه‌تیاندا پرسی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان و بزووتنه‌وه‌که‌ی نادیده نه‌گرن. ئه‌زموونی شه‌ڕی داعش تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و پره‌نسیپانه بوو .حیزبی ئێمه هه‌رپاش دزه‌کردنی داعش بۆ عێڕاق و وه‌سه‌ریه‌ک که‌وتنه‌وه‌ی ناوچه کوردستانییه‌کان له مانگی ژووئه‌نی ٢٠١٤دا خوێندنه‌وه‌ی خۆی له بارودۆخه‌که خسته ڕوو و کاتێکیش به‌شێک له ناوچه کوردستانییه‌کان که‌وتنه ده‌ست داعش ،حیزبی ئێمه ده‌سبه‌جێ ئاماده‌یی خۆی بۆ گه‌یاندنی هه‌موو چه‌شنه یارمه‌تییه‌ک بۆ داکۆکیکردن له خاک و حاکمییه‌تی کورد به بیروڕای گشتی و به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند .حیزبی ئێمه ته‌نانه‌ت چه‌ند یه‌که‌یه‌ک له هێزه‌کانی خۆی به مه‌به‌ستی ره‌وانه‌کردن بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕی داعش سازمان دا .به‌اڵم له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که هه‌م پره‌نسیپه‌کانی رێکخستنی پێوه‌ندیی نێوان به‌شه‌کانی کوردستان و پێویستیی خۆبواردنی هێزه‌کانی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان له ده‌ستێوه‌ردان و بڕیاردان له‌جیاتی پارچه‌یه‌كی دیکه و هه‌م بارودۆخێکی هه‌ستیار و تایبه‌تی که هه‌رێمی کوردستانی تێدایه ئه‌وه ده‌خوازێ که حیزبی ئێمه ته‌نیا به‌شێوه‌ی رواڵه‌تی و سه‌مبولیک و به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانێکی نیزامیی راسته‌قینه هێزه‌کانی خۆی نه‌جووڵێنێ .شتێک که پێش له‌وه ناگرێ که هه‌ر کاتێک به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان پێویستییه نیزامییه‌کانی خۆیان به گه‌وره‌تر له تێبینییه سیاسییه ئیقلمییهکان ببینین، هێزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ده‌موده‌ست بچنه نێو سه‌نگه‌ری به‌رگری له هه‌رێمی کوردستان. ئێمه هه‌ر به‌و دیده‌وه روانیومانهته به‌هاناوه هاتن و پشتیوانیی هێزه‌کانی دیکه له هه‌رێمی کوردستان .ئامادەیی دەربڕینی هێزە سیاسییەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان بۆ ڕاوەستان لە بەرامبەر پەالماری داعش‌و بەرگرییان لە خاک‌و خەڵکی هەرێمی کوردستان ،بەتایبەتی بەشداریی بە کردەوەی هێندێک الیەن لە بەرگری لە خەڵکی دەڤەری شەنگاڵ ،هەڵوێستێکی جێگای ڕێز‌و پێ‌زانین بوو .هەروا کە چوونی هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستانەوە بە هانای خەڵکی کۆبانێ‌و شەڕڤانانی خۆرئاوای کوردستانه‌وه ،بە هەنگاوێکی بەرز نرخێندراوە .بەاڵم ئەم جۆرە بەدەنگەوە هاتنانەی هێزە سیاسییەکانی کوردستان‌و چوونیان بۆ پشتیوانی‌و بەرگری لە خەڵکی بەشێکی دیکە ،ئەو کاتانە دروستنو بایەخی مێژوویی‌و سیاسیی خۆیان هەیە کە تەنیا بۆ پشتیوانیکردنی گەلی کورد لەو بەشەو بەدوور لە دەستێوەردان لە کاروباری ئەو بەشە یان دەستبەسەرداگرتنی ناوچەیەکی ئەو بەشە بە هەر ناوێک و بۆ هەر مەبەستێک بێ.
26
باکووری کوردستان له‌دوای دامەزرانی دەوڵەتی تورکیه‌وه تاکوو دەساڵ پێش ئێستا کێشه‌ی کورد له‌و واڵته ته‌نیا به چاوی کەمالیزم و شۆڤێنیزمی تورک سەیری کراوە و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه .بەاڵم لەدوای هاتنه‌سه‌رکاری حکوومه‌تی ئاک‌پارتی خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ له چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه له گۆڕەپانی سیاسیی تورکیەدا هاته گۆڕێ و بوونی کورد له‌و واڵته دانی پێدانرا .ئەو خوێندنەوەیە هه‌م هۆی ئیدئۆلۆژیی هه‌بوو که بریتییه له‌وه که روانینی ئاک‌پارتی بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی تورکیه و بنه‌ماکانی ده‌سه‌اڵتداری له‌گه‌ڵ که‌مالیزم و پانتورکیزم جیاوازیی هه‌یه ،هه‌م هۆی سیاسی هەیە چونکه ئاک‌پارتی بۆ مانه‌وه و درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌اڵتداریی خۆی ده‌نگی کورده‌کانی پێویسته. پرۆژه‌ی ئاشتی و دانوستاندن لەگەڵ ئیمراڵییش بە مەبەستی چەکدانان لەالیەن پەکەکەوه بەشێک لەو نەخشەڕێگایە بوو که ده‌یتوانی ببێته سه‌رفه‌سڵی ژیانی سیاسی و مەده‌نی لە کۆمەڵگه‌ی شەڕلێدراوی باکووری کوردستان و تورکیه‌دا به‌گشتی. به‌ده‌ر له‌وه که نیه‌ت و ماهیه‌تی هه‌نگاوه‌کانی ئه‌ردۆغان و ئاک‌پارتی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی کورد له تورکیه‌دا ده‌بێ چۆنی قه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر بکرێ ،ئه‌وه که له مانگه‌کانی دواییدا به‌هۆی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له باکووری کوردستان به‌ستێنێک که بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه و دیالۆگ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه پێکهاتبوو بۆ ئایینده‌یه‌كی نادیار له‌نێو چووه ،جێگای داخه .له‌ڕاستیدا سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌یه‌کی وه‌ها له الیه‌نی کوردییه‌وه به‌بێ هه‌ماهه‌نگی و لێکتێگه‌یشتنی دروست له‌نێوان په‌که‌که و هه‌ده‌په وه‌ك دوو ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌و مه‌یدانه و له‌وه‌ش زیاتر شهخسیهتدان و ده‌رفه‌تبه‌خشین به خۆسه‌لماندن و چوونه‌پێشی دووه‌میان مەرجی سەرەکیی دەستەبەرکردنی گوتار و نەخشەڕێگای هاوبەشی کوردە لەو پرۆسەیەدا .بەتایبەتی ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییه‌مان له‌به‌ر چاو بێ که ده‌وڵه‌تی تورکیه ته‌نیا الیه‌نی پێوه‌ندیدار به‌و پرسه نیه و زۆر الیه‌نی دیکه‌ش به‌تایبه‌تی له‌نێو ده‌وڵه‌تانی حاکم به‌سه‌ر کوردستاندا هه‌ن که ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ هەوڵ ده‌دەن بە گوێرەی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان کۆسپ و تەگەرە بۆ ئەو ڕەوتە دروست بکەن. حیزبی ئێمە هەمیشە لەو باوەڕەدا بووە کە کورد و تورک وەک دوو نەتەوە دەبێ یەکتر قبووڵ بکەن و پێویسته نەتەوەی تورک هەموو ئەو مافانەکە بۆخۆی هەنی بۆ کوردیش به‌ڕه‌وا بزانێ. ئه‌نجامه‌كانی هه‌ردوو هەڵبژاردنی دوایی تورکیە به‌ستێن و دەرفەتێکی باشی بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری پرسی کورد له تورکیه له خانه‌ی ئه‌منیه‌تییه‌وه بۆ مه‌یدانی مه‌ده‌نی و قانوونی پێکهێنا و جێی خۆی بوو هه‌موو شانسی خۆی پێ بدرێ .ئێمه هیوادار بووین که ئاکامەکانی ئەم هەڵبژاردنە بەر لە هەمووان هاندەری حیزبی دادوگەشە پێدان بۆ چارەسەری ئاشتییانەو دادپەروەرانەی پرسی کورد لەو واڵتە بێ .چاوەڕوانی‌و هیوای ئێمە ئەوە بوو که الیەنە کوردییەکان و هێزەکانی دیکەش لەنێو پارلمان‌و لەنێو کۆمەڵگەدا ،دەست بدەنە دەستی یەکتر بۆ بنیاتنانەوەی تورکیەیەکی نوێ ،تورکیەیەک کە له‌ودا هەموو پێکهاتەکان هەست بە هاوبەشی و
27
ڕیزلێگیرانو دابینبوونی مافەکانیان بکەن .ئەمە هەم تەبایی‌و سەقامگیربوونی لە نێوخۆی تورکیە پێک دێنا و هەم جێگە و پێگە و ڕێز و ڕۆڵی تورکیەی لە ناوچەدا بەرەژوور دەبرد. ئەزموونی شەڕی دەیان ساڵە دەریخستوه کە شه‌ڕ و توندوتیژی لەدژی یەکتر نەک تەنیا کێشەکە چارەسەر ناکا ،به‌ڵكوو هەردوو ال زەرەر و زیانی لێدەکەن .حیزبی ئێمە لە پێوەندییهکانی خۆی لەگەڵ ئه‌کته‌ره‌کانی پرسی کورد له تورکیه‌دا هه‌میشه هه‌وڵی داوە یارمەتیدەری سه‌رخستنی زمان و فەرهەنگی دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتن بێ و هه‌میشه له‌و باوه‌ڕه‌دا بووه که پێویسته ده‌رفه‌تێکی هه‌رچه‌ند که‌م و سنوورداریش بۆ چاره‌سه‌ری به‌ئاشتی و سیاسییانه به‌سه‌ر شه‌ڕ و شۆر و رێگاچاره‌ی نیزامی‌دا ته‌رجیح بدرێ. ڕۆژئاوای کوردستان رابردوو و سروشتی خه‌باتی کورد له سووریه و پرسی کورد له‌و واڵته جیاوازیی بەرچاوی لەگەڵ پارچەکانی دیکە پێوە دیارە .لەالیەک سیاسه‌تی دێمۆگرافیی رێژیمی ئه‌سه‌د ده‌رهه‌ق به کورد و ئه‌و پێناسه‌یه‌ی که له‌وێ له کورد ده‌کرا و ببووه هۆی بێبه‌شبوونی کورده‌کان ته‌نانه‌ت له مافی هاونیشتمانبوونی سووریه ده‌رفه‌تی جووڵه و گه‌شه‌ی سیاسیی له کورده‌کانی ڕۆژئاوا زۆر به‌رته‌سک کردبۆوه .له‌الیه‌کی دیکه‌وه ،به‌هۆی کارتێکه‌ری و هێژێمۆنیی بزووتنه‌وه‌ی کورد له باشوور و باکووری کوردستان به‌سه‌ر کورده‌کانی رۆژئاوادا ،ئه‌وان نه‌یانتوانیبوو ببنه خاوەنی جوواڵنەوەیەکی نەتەوەیی بەو شێوەیە کە لە پارچەکانی دیکەدا باو بووه .دۆخی ئێستای ڕۆژئ اوای کوردستان کە بەدوای الوازبوونی دەسەاڵتی بەشار ئەسەد و دروستبوونی بۆشایی ده‌سه‌اڵت له‌و ناوچه‌یه‌دا پێکهاتوه ،دەرفەتێکی بێوێنه‌ی بۆ کورد لە سووریە پێکهێناوە .به‌هۆی هێرشی داعش و به‌رگری و به‌رخۆدانی کورد به‌تایبه‌تی له کۆبانێ (پاییزی )٢٠١٤کوردی ڕۆژئاوا هه‌م ورده ورده چۆته نێو فاکته‌ری کوردی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی جیهانی له‌گه‌ڵ تێرۆریزم و هه‌م به‌هۆی نیشاندانی سیمایه‌کی جوان به جیهانی ده‌ره‌وه (به‌تایبه‌تی له سۆنگه‌ی به‌شداریی ژنان له‌و به‌رگری و به‌رخۆدانه‌دا) سه‌رنج و سه‌مپاتیی جیهان بۆ کورد زیادی کرد. هه‌رله‌وکاته‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سووریە بۆتە گۆڕەپانی شەڕێکی هه‌مه‌الیه‌نه‌ی نێوخۆیی و کێبەرکێی ده‌سه‌اڵته ناوچەیی و نێودەوڵەتییه‌کان و ئاڵترناتیڤێکی رێژیمی ئه‌سه‌دیش که مافه‌کانی کورد بخوێنێته‌وه تۆکمه نه‌بۆته‌وه ،ئه‌زموونی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کوردی ڕۆژئاوا هێشتا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره و داهاتوو و ستاتووسی کانتۆنهكان ناڕوونە .له هه‌رحاڵدا سەرەڕای ناکۆکی و یه‌کنه‌گرتنی الیه‌نه‌کانی کورد له ڕۆژئاوا ،هەر ڕێگاچارەیەک و نەخشەڕێگایەک که بۆ ئایینده‌ی سووریە بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ ،نابێ کورد له په‌راوێز بخا. لەبەرئەوەی کوردستانی سووریە و کوردستانی ئێران هاوسنوور نین ،پێوەندیی ڕاستەوخۆ و مەیدانیی ئێمە لەگەڵ ئەو بەشە له کوردستان تا ڕادەیەک الوازە .بەاڵم دیسانیش حیزبی ئێمە بە ئەرکی نەتەوەیی خۆی زانیوه که چه‌ندی بۆی بکرێ یاریدەدەری یەکڕیزی و تەبایی لەنێوان
28
حیزبەکانی ئەو پارچەیەدا بێ و لەئاستی ده‌ره‌وه‌شدا تێکۆشاوین بەپێی توانا پاڵپشتی بۆ دۆزی کورد لە سوریە رابکێشین.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان (ڕوانین و هه‌ڵوێستمان) ئه‌وه‌ی تا ئێستا له هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌لومه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی و بارودۆخی ئێران و پرسی کورددا خستمانه ڕوو ،زۆر روانگه و هه‌ڵوێستی حیزبی ئێمه‌ی ده‌گرته خۆی .له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی وردتر و نزیکتر ،روانین و هه‌ڵوێستی حیزب له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک بابه‌تدا که له ماوه‌ی نێوان دوو کۆنگره‌دا هاتوونه گۆڕێ یان هه‌میشه له خه‌باتی رۆژانه‌دا مه‌تره‌حن ،بخه‌ینه ڕوو.
ئامانجی سیاسیی ئێمه یه‌که‌مین بەرچاوڕوونی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خه‌بات ،دیاریکردنی ئامانجه‌کان و شێوازه‌کانی گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌یه .هه‌روه‌ک
له به‌رنامه و پێڕه‌وی حیزبی ئێمه‌دا هاتوه ،ئێمه له خه‌باتی
خۆماندا باوه‌ڕمان به زۆر ئیده‌ئال و پره‌نسیپی ئینسانی و پێشکه‌وتنخوازانه هه‌یه و بۆ جێگیرکردنیان له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆ و دواڕۆژدا تێده‌کۆشین ،به‌اڵم ئه‌وله‌وییه‌تی خه‌باتی ئێمه و ده‌لیلی وجوودیی حیزبه‌که‌مان ئامانجی نه‌ته‌وایه‌تی و چاره‌سه‌ری پرسی کورد وه‌ک پرسێکی سیاسییه .هه‌روه‌ک له به‌رنامه‌شدا گوتراوه ،ئێمه چارەسەری کێشەی کورد لە ڕۆژهه‌اڵت بەشێوەی فیدرالیزم و لە چوارچێوەی ئێران‌دا دەبینین .ئێمه فیدرالیزم هه‌م له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مێژوو و جوغرافیا و کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران وه‌ك واڵتێکی فره‌نه‌ته‌وه و هه‌م له‌به‌ر خه‌سڵه‌ته زاتییه‌کانی وه‌ک مۆدێلێکی باو و ناسراو له جیهاندا بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌اڵت به سیستمێکی گونجاو بۆ ئیداره‌ی هاوبه‌شی ئێران له داهاتوودا ده‌زانین .ئه‌مه نه به مانای له‌بیرکردنی ئاسته‌نگه‌کانی سه‌ر رێگای وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه و نه به مانای حاشاکردن له تایبه‌تمه‌ندیی پرسی کورد له ئێراندایه: له‌جێدا فرە نەتەوەبوونی ئێران بەو مانایە نیە کە نەتەوەکانی دیکەش بە قەرای کورد ئامادەیی و زەمینەی ئەوەیان هەیە بە کردەوە و به شێوه‌ی کورد کار بۆ وه‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانیان بکه ن .جێگە و پێگەی ئەو نەتەوانە لە ئێران‌دا وەکیەک نیە و زەمینە و بەستێنی ناسیۆنالیزمی ئەوانیش لێک جیاوازە .به‌تایبه‌تی دوو نەتەوەی گەورەی ئێران واتە فارس و ئازەری دەمێکە بە یەکەوە ئێران لە گشت بواره‌کانی ئیداری ،سەربازی ،ئابووری و 29
ئایینی‌دا به‌ڕێوه ده‌به‌ن .ئەو دوو نەتەوەیە وه‌ک کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له دەرەوەی بازنەی دەسەاڵت نین هه‌تا له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه وه‌ک ئه‌وان هەست بە کەموکوڕیی بنەڕەتی بکەن و به پێویستی بزانن دەسەاڵت له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانی دیکه دابه‌ش بکه‌ن .بۆیه هه‌ر جۆره پڕۆژەیەکی پێوەندیدار بە فیدرالیزم و ئیدارەی هاوبەشی ئێران هه‌ر له‌و کاته‌دا که پێویستی به ئه‌کتیڤبوون و یه‌کگرتنی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران هه‌یه ،قه‌ناعه‌تی بژارده سیاسییه‌كانی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی فارس و ئازهرییشی النیکه‌م له گۆشه‌نیگای دێموکراسیخوازییهوه پێویسته. الیه‌نێکی دیکه‌ی مه‌سه‌له‌که تایبه‌تمه‌ندیی پرسی کورد له ئێرانه .تایبه‌تمه‌ندییه‌که له‌وه‌دایه که کورد له ئێران به‌شێکه له نه‌ته‌وه‌یه‌ک که النیکه‌م به‌سه‌ر چوار واڵت‌دا دابه‌ش بووه و له ئێرانیش رابردوویه‌کی دوورودرێژی له خه‌بات به‌دژی سته‌می میللی و بۆ وه‌دیهێنانی مافه به‌رهه‌قه‌کانی هه‌یه .خه‌باتی کورد له ئێران زۆر به‌ر له فیدرالیخوازی جه‌وهه‌ر و شكڵی ئه‌مڕۆی به خۆوه گرتوه و ئه‌و جه‌وهه‌ر و شكڵه له داهاتووشدا هه‌روا درێژه‌ی ده‌بێ .هه‌ربۆیه زۆر سروشتی و به‌جێیه که وێڕای کارکردن بۆ جێگیرکردنی فێدرالیزم وه‌ک مێکانیزمێک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شی واڵت و وه‌ک ده‌سته‌به‌رێك بۆ ستاتووسی کورد ،حیزبی ئێمه و گه‌له‌که‌مان به‌گشتی له هه‌موو قۆناغه‌کاندا دهستئاوهاڵیی بۆخۆیان بێڵنه‌وه و لە گه‌ڕان به‌شوێن ڕێگاچارەکاندا قورسایی کار و بەرنامەکه یان پێشدا بخه‌نه سەر جێگیرکردنی مافە نهتهوایهتییهکانی کورد .بۆ ئێمە گرینگ ئه‌وه‌یه که وەک کورد لە تەنیشت پرۆژەی فیدراڵیدا ،به‌رده‌وام له فکری ئه‌وه‌شدا بین که به‌پێی ده‌رفه‌ت و هه‌لومه‌رجی خه‌بات تێ‌بکۆشین ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی هەنگاو بە هەنگاویش بێ ،بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافەکانی خۆمان کار بکه‌ین .ئه‌مه نه له‌گه‌ڵ فیدرالیخوازی بۆ سه‌رجه‌م ئێران لە دژایەتی دایە و نه له‌گه‌ڵ حاکمیهتخوازیی خودی کورد (که له به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا له زیندووکردنه‌وه‌ی چه‌مکی کۆماری کوردستاندا خۆی ده‌بینێته‌وه). با هه‌ر لێره‌دا ئه‌وه‌ش زیاد بکه‌ین که زیندووکردنه‌وه‌ی چه‌مکی کۆمار و جێکردنه‌وه‌ی له دروشمی ستراتژیکی حیزب‌دا ،به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه که هێندێ جار ده‌گوترێ ،که‌مترین ناته‌بایی له‌گه‌ڵ ویستی فیدرالیزم و مانه‌وه له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا نیه .چونکه جیا له‌وه که له ئه‌زموونی پێشووی کۆماری کوردستاندا ( )١٩٤٦تهعامول له‌گه‌ڵ تاران و مانه‌وه له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا له به‌رنامه و ده‌ستووری کاری رێبه‌رانی کۆمار‌دا هه‌بوو ،له‌ڕووی حقووقی و ئه‌زموونی واڵتانی دیکه‌شه‌وه پێکهوههێنانی هه‌ردوو چه‌مکی فیدرالیزم و کۆمار شتێکی باو و ئاساییه و زۆر قه‌واره‌ی نیمچه سه‌ربه‌ست هه‌ن که له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی به‌رفره‌وانتردا له‌ژێر ناوی کۆمار‌دا دانیان پێدا نراوه.
ئاقاری خه‌بات و شێوه‌کانی خه‌باتی ئێمه که پێش هه‌موو شوێنێک رووی له ڕۆژهەاڵتی کوردستانه خه‌باتێكی ته‌ک ڕه‌هه‌ند نیه و له شێوازی جۆربه‌جۆر که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. 30
پره‌نسیپی ڕۆژهەاڵتتەوەری له یه‌که‌م روانیندا ره‌نگه ئەو پرسیارە بێته پێش کە بۆچی ده‌بێ حیزبێکی وه‌ک حیزبی دێموکرات کە پێش هه‌موو شتێک بۆ خه‌بات له‌پێناوی مافه‌کانی کورد له ڕۆژهەاڵتی کوردستان دامەزراوە و شوێنی کار و خەباتیشی هەر ئه‌و بەشەی کوردستانه ،دروشمی ڕۆژهەاڵتتەوەری به‌رز بکاته‌وه. هێنانه‌گۆڕ و زه‌قکردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مکه له‌الیه‌ن حیزبی ئێمه‌وه هه‌م ریشه‌ی له مێژووی نوێی بزووتنه‌وه‌ی کورددا هه‌یه و هه‌م به جۆرێکیش وه‌اڵمی ئێمه به زه‌رووره‌تێکی رۆژه .له‌الیه‌ک به‌هۆی دابه‌شبوونی کوردستان و تایبه‌تمه‌ندیی مه‌سه‌له‌ی کورد له هه‌ر به‌شێكی کوردستاندا، ئه‌رک و ریساڵهتی هێزه‌کانی هه‌رپارچه‌یه‌کی کوردستان پێش هه‌مووشتێك ده‌بێ رووی لهوپارچهیه له کوردستان بێ که ئه‌و هێزانه‌ی لێ ههڵقواڵون .له‌الیه‌کی دیکه‌وه ،ده‌زانین که هه‌لومه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی له سااڵنی دواییدا کاریگه‌ریی نه‌خوازراوی له‌سه‌ر خه‌باتی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌اڵتی کوردستان داناوه و پرسه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌و خه‌باته و به‌گشتی بارودۆخی کورد له ئێران نه‌ک هه‌ر له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ڵکوو له‌نێو بیروڕای گشتیی کوردیش‌دا که‌متر له رۆژه‌ڤدان .ته‌نانه‌ت ده‌مێک بوو هه‌م له نێوخۆی واڵت و هه‌م له دنیای مه‌جازیدا هاوپێوه‌ندیی خه‌ڵکی ڕۆژهەاڵتی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به پیالنی کۆماری ئیسالمی له‌الیه‌ک و هاندانی هێندێک الیه‌نی کوردی له‌الیه‌کی دیکه به ئاقارێکدا الڕێ ده‌کرا که ئه‌نجامه‌که‌ی له‌بیرکردن و لهپهڕاوێزخستنی پرسه‌کانی ڕۆژهەاڵتی کوردستان بوو. بیرکردنه‌وه و روانین له‌ژێر کاریگه‌ریی ئاجێندا و فه‌رهه‌نگی سیاسیی کوردی پارچه‌یه‌کی دیکه ته‌نانه‌ت به‌شێك له بژارده و الیهنهکانیشی گرتبۆوه ،ههروەک ئەوەی کێشەیەک لەنێوان کوردی ئێران و کۆماری ئیسالمی‌دا لەگۆڕدا نه‌بێ. لە فەزایەکی ئاوادا حیزبی ئێمە لەو باوەڕەدا بوو کە ده‌بێ سه‌رنجی خۆمان و خه‌ڵك و الیه‌نه‌کانی دیکه‌ش بۆ ئه‌و زه‌رووره‌ته رابکێشین که وزە و توانای سیاسی و خه‌باتگێڕیی ڕۆژهه‌اڵت پێش هه‌موو شتێک بۆ بەهێزکردنی ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان ته‌رخان بکرێ و نابێ ده‌ربڕینی هاوپێوه‌ندیی نەتەوەیی ببێته به‌ستێنێک که له‌ودا لەژێر ناوی پشتیوانی لە پارچەکانی دیکە بەشەکەی خۆمان لەبیربکەین .ئه‌وه به مانای غافڵبوون له هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و پێویستیی هاوهه‌نگاویی نێوان پارچه‌کانی کوردستان نیه ،به‌ڵکوو به مانای پێداچوونه‌وه به جێگه و پێگه‌ی ڕۆژهه‌اڵت له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی کورد و فاکته‌ری کوردی له ناوچهداو نیشاندانی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌یه که ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ هاوپێوه‌ندی و مایهلهخۆدانان له‌نێوان کوردی ڕۆژهه‌اڵت و کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا هه‌بێ، پێویسته ئه‌و هاوپێوه‌ندی و مایهلهخۆدانانه دووالیه‌نه بێ .نه ره‌وایه و نه ته‌نانه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی چوونه‌پێشی مه‌سه‌له‌ی کورد له هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستانیشه که مه‌سه‌له‌ی کورد 31
له پارچه‌یه‌ک بخه‌وێندرێ یان ئاجێندای خه‌بات له پارچه‌یه‌کی کوردستاندا له‌راده‌به‌ده‌ر بکه‌وێته ژێرکاریگه‌ریی بارودۆخ و ئاجێندای خه‌بات له پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستاندا. خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی له نێوخۆ چاالکیی سیاسی و مەده‌نی له نێوخۆی واڵت کەوتووه‌تە نێوان بەرداشی دوو بۆچوونه‌وه .لەالیەک، بۆچوونێکی وشک و توندی هەندێ الیەنی سیاسیی ڕۆژهه‌اڵت کە ده‌یانه‌وێ گۆڕەپانی سیاسیی نێوخۆی واڵت بە بارمتە بگرن و شک و گومان ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵ و ئیبتکارێكی بژارده مه‌ده‌نییه‌کان .لەالیەکی دیکەوە ،پیالن و به‌رنامه‌ی دژە کوردی کاربەدەستانی ئەمنیەتیی رێژیم کە وێڕای دروستکردنی کۆسپ و تەگەرە لە بەردەم ئەو جۆره کار و پڕۆژانه ،تێدەکۆشن کێشه و ناکۆکی بخه‌نه نێو بژارده مه‌ده‌نییه‌کان و کەسایەتییەکانیان بشکێنن .هه‌موو ئه‌و کۆسپ و ئاسته‌نگانه‌ی کۆماری ئیسالمی بۆ تێکۆشانی مه‌ده‌نی دروستیان ده‌كا ،ته‌نیا الیه‌کی مه‌سه‌له‌که‌ن .الیه‌که‌ی دیکه فەرهەنگی سیاسی لە کوردستانه که بەجۆرێکی نەگۆڕ و نه‌ریتی شکڵیگرتوە .لەجیاتی ئەوەی بەشێوازی جۆراوجۆر و به دوور له دۆگماتیزم بە سیستەم بکرێ، هێندێک الیه‌ن راهاتوون ته‌نیا به شوعاردان رق و تووڕەیی خۆیان لە هه‌مبه‌ر کۆماری ئیسالمی دابمرکێنن. لە فەزایەکی وه‌هادا که بەداخەوە هەموو شتێک بە چاوی ڕەش و سپی سه‌یر ده‌كرێ ،ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له هیچ الیهنێک که‌متر ئاگاداری ماهیه‌تی کۆماری ئیسالمی و سنوورداربوونی زه‌رفیه‌ته‌کانی فه‌زای ناوخۆ نیین و له‌حاڵێکدا له سااڵنی رابردوودا به‌ته‌نیا به‌قه‌را هه‌موو هێزه‌کانی ڕۆژهه‌اڵت پێشمه‌رگه‌مان له نێوخۆی واڵت‌دا چاالک بووه ،هه‌میشه پشتیوانیمان له هه‌وڵ و ئیبتکاره مه‌ده‌نییه‌كانی نیشتمانپه‌روه‌رانی کورد له نێوخۆی واڵت کردوه و ته‌نانه‌ت هانده‌ریان بووین بۆئه‌وه‌ی له هه‌وڵی دروستکردنی کۆڕ و کۆمه‌ڵ و رێکخراویشدا بن .ئه‌وه‌ش لهباوهڕمان به خه‌باتی فرەڕەهەندهوه سه‌رچاوه ده‌گرێ
و پێمان وایه بە مەبەستی چاالککردنی خەڵک لە
نێوخۆی واڵت و بە جەماوەریکردنی خه‌بات پێویسته پاڵپشتی به‌کرده‌وه‌ی ئه‌و به‌ستێنه گرینگه‌ی تێکۆشان بین .هه‌ر له‌وکاته‌دا ،له‌و باوه‌ڕه‌داین که پێویسته چاالکانی نێوخۆ به له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌موو ڕهنگاوڕهنگییهکانیان به‌شێوه‌ی یه‌كگرتوو و هه‌مه‌الگیر پێکه‌وه کار بکه‌ن ،هه‌وڵ بده‌ن کار و به‌رنامه‌کانیان زۆرتر له خانه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا بن و وێڕای کارکردن له‌سه‌ر ئه‌و بوار و بابه‌تانه‌ی له ژیانی خه‌ڵک نزیکترن ،هه‌میشه جه‌وهه‌ری پرسی کوردیان وه‌ک پرسێكی سیاسی له‌به‌ر چاو بێ. چاالکیی پێشمەرگە پێشمه‌رگه که له مێژووی کورددا گرینگ‌ترین هێمای خه‌بات و فیداکاریی ئه‌وگه‌له‌یه و ئه‌مڕۆش له ته‌واوی جیهاندا وه‌ك سه‌مبولی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ناسراوه ،ناوه‌که‌ی و ریسالهتهکهی له‌سه‌ر ده‌ستی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دانراوه .پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکڕات که له قۆناغه جۆربه‌جۆره‌کانی خه‌بات به‌دژی رێژیمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئێران‌دا به سه‌دان داستانی 32
قاره‌مانه‌تی و فیداکاریی تۆمار کردوه ،به‌هۆی هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تی که له ده پازده ساڵی رابردوودا حیزبی ئێمه و حیزبه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهەاڵتی تێدان ،به شێوه‌ی جاران له به‌ربه‌ره‌کانیی چڕ و ڕاستەوخۆ لەگه‌ڵ هێزه‌کانی کۆماری ئیسالمی‌دا نه‌بووه .بەاڵم هه‌رگیز نه له ریساله‌تی واڵتپارێزانهی خۆی دوور که‌وتۆته‌وه و نه ته‌نانه‌ت پۆتانسیه‌لی خهباتگێڕانهشی له کزیی داوه. حیزبی ئێمه که هه‌ر له‌دوای کۆنگره‌ی چاردهیهوه ده‌ستی کردوه به بووژاندنه‌وه‌ی حزووری پێشمه‌رگه‌کانی له نێوخۆی واڵت‌دا ،له یه‌ک دوو ساڵی رابردوودا ئه‌م حزوور و چاالکییهی به‌رباڵوتر و به‌رچاوتریش بووه .حزوور و چاالکیی پێشمه‌رگه و پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌اڵت له نێوخۆی واڵت و جێگیربوونه‌وه‌ی هێزه‌کانمان له سنووره‌کانی ڕۆژهه‌اڵت لەگەڵ پێشوازیی گەرمی خەڵک به‌ره‌وڕوو بووه و کاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر رووحیه‌ی خه‌باتگێڕی و متمانه به‌خۆبوونی خه‌ڵک داناوه .ئه‌و فه‌سڵه تازه‌یه له خه‌باتی مه‌یدانیی ئێمه نیشاندەری ڕووحی شۆڕشگێڕی و فیداکاریی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان بووه که بە شانازییه‌وە ئەو ئەرکە پڕ مەترسییهیان وەئهستۆگرتوه و ته‌نانه‌ت له‌و پێناوه‌دا شه‌هیدیشیان داوه .پێشوازیی خەڵک و هاوکاریی ڕێکخستنەکانی حیزبیش نیشانەی نفووز و خۆشه‌ویستیی حیزبی دێموکڕات لەنێو کۆمەاڵنی خەڵکی ڕۆژهه‌اڵتی کوردستاندایه. له‌و پێوه‌ندییه‌دا وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی دوو پره‌نیسپ به پێویست ده‌زانین .یه‌که‌م ،ئێمه خۆڕاگری و خه‌باتی چه‌کدارانه بۆ خۆمان وه‌ک گه‌لێكی خاوه‌ن مافی چاره‌نووس و له به‌رامبه‌ر رێژیمێکدا که له‌جیاتی پێکهێنانی ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری سیاسی به دڕندانه‌ترین شێوه سه‌رکوتی ده‌کا ،به مافی ره‌وا و ته‌نانه‌ت ئه‌رکی خۆمان ده‌زانین .به‌و حاڵه‌ش حزووری پێشمەرگە له نێوخۆی واڵت و جێگیربوونی هێزه‌کانمان له‌سه‌ر سنووره‌کان زۆرتر به‌مه‌به‌ستی حزووری سیاسی و تهشکیالتی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆمان بووه .ئه‌گه‌ریش له‌و رێگایه‌دا تێکهه‌ڵچوونێک له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی رێژیم‌دا رووی دابێ ،ده‌ستکردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ته‌نیا بۆ دیفاع له خۆیان بووه .دیاره ئه‌وه به‌و مانایه نیه که هێزه‌کانی رێژیم به‌تایبه‌تی به‌کرێگیراوه‌کان سه‌رینی خاترجه‌می بخه‌نه ژێر سه‌ری خۆیان و له‌سه‌ر ره‌فتاری نائینسانی و دژی گه‌لییانه‌ی خۆیان ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان به‌رده‌وام بن. دووه‌م ،حزوور و چاالکیی پێشمه‌رگه‌کانی ئێمه ده‌بێ وه‌ک به‌شێک له خه‌باتی فرەڕەهەندی حیزبه‌که‌مان چاو لێبکرێ .بۆ حیزبێک که ژیانی سیاسیی خۆی له‌پێشدا به به‌ڕێوه‌بردنی واڵت و بنیاتنانی داموده‌زگاکان ده‌ست پێ کردوه و دوایه ناچار بووه رێگای به‌ربه‌ره‌کانی بگرێته به‌ر، به هیچ جۆر نابێ به‌ستێنی خه‌باتی چه‌کدارانه به ئه‌لترناتیڤی به‌ستێنی تێکۆشانی مه‌ده‌نی چاو لێبکرێ .ئێمه خەباتی شاخ و خه‌باتی شار له به‌رامبه‌ر یه‌کتر دانانێین و به تەواوکەری یەکتریان ده‌زانین .ئەو کاتەی پێشمەرگە لە شار و گوندەکان لە گه‌ڕاندا بوون ،بەشی تەشکیالتی و الیهنگرانی حیزب له تێکۆشان و چاالکی له به‌ستێنی مه‌ده‌نیدا به‌رده‌وام بوون و ڕاگەیاندنی حیزبیش دەنگ و ڕەنگی هەردووکیان بوو. 33
حدک و دەوڵەتی مەرکەزی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی نه‌ک هه‌ر له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسیی رۆژهەاڵتدا ،به‌ڵکوو له‌نێو ریزه‌کانی حیزبی ئێمه‌شدا بیروڕای جیاواز هه‌یه و ئه‌و بابه‌ته که بۆ به‌رنامه‌ڕێژیی خه‌باتمان بنه‌ڕه‌تییه ،شیاوی ئه‌وه‌یه که لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین. سیستەمی کۆماری ئیسالمی بەجۆرێک داڕێژراوە و کارکردی ئه‌و رێژیمه به جۆرێک بووه که زه‌رفیه‌تی ئاڵوگۆڕ و کرانه‌وه‌ی له خۆیدا نه‌هێشتۆته‌وه .ڕەفتار و کرداری ڕێژیم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کورددا هه‌ر له‌دوای ئینقالبهوه هه‌تا ئێستا سه‌رکوتکه‌رانه و یه‌ک ڕه‌هه‌ندی بووه .له به‌رامبه‌ریشدا ،گوتاری زاڵ لەنێو ئۆپۆزیسێونی ڕووخێنه‌ردا ،بە کوردیشه‌وه،
بەجۆرێک
یه‌کڕه‌هه‌ند بووه که هه‌موو شتێک به چاوی ڕەش و سپی دیتراوه و ته‌واوی سیاسەت و هەڵوێستهکان به‌شێوه‌یه‌ک که‌وتوونه‌ته گرەوی مان و نەمانی رێژیمه‌وه. له‌حاڵێکدا که رێژیمه‌کانی ده‌سه‌اڵتدار له تاران نه به به‌شداریی کورد دروست بوون و نه کوردیش ئیدیعای ئه‌وه‌ی کردوه که به ته‌نیا ده‌توانێ بیانڕووخێنێ ،جوواڵنەوەی ئێمە لە ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای دروشمی رووخانی رێژیم و به‌هۆی چه‌کداربوونی بە جوواڵنەوەیەکی "برانداز" ناسراوه .ئەو جۆرە خوێندنەوەیە لە شێوەی هەڵسوکەوت لەگەڵ تاران بەرهەمی ڕەفتار و کرداری ڕێژیم لە دژی ئێمە و له‌ڕاستیدا دژکردەوەی ئێمە بەرامبەر به تاران بووە .ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ویستی رووخانی رێژیمێک به‌و سروشت و ماهیه‌ت و کارکرده‌وه که کۆماری ئیسالمی هه‌یه‌تی به‌ته‌واوی مه‌نتقی و ره‌وایه ،به‌اڵم به‌و مانایه نییه که ئه‌وه ته‌واوی کایه‌ی سیاسیی ئێمه له ئێران‌دا له قالب بدا .دروست نیه له‌جیاتی مانۆڕدان و مه‌یدانداری ده‌گه‌ڵ رێژیم ،هه‌موو ئیبتکار و خهلالقیهتی سیاسی و خه‌باتگێڕیی ئێمه ته‌نیا له دروشمی رووخانی رێژیم و بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا خوالسه
بێته‌وه .سه‌رنجڕاکێشه که کۆمه‌ڵێک مانۆڕی وه‌ک به‌شداری له
هه‌ڵبژاردن و وتووێژ له‌گه‌ڵ رێژیم که حیزبی دێموکڕات له قۆناخی جۆراوجۆری خه‌باتدا تاقیی کردونه‌ته‌وه ،دروست نیه له‌سه‌رده‌می ئێستاله کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسیی ئێمه‌دا ببنە تابوو. لێره‌دا قسه له‌وه نیه که ماهیه‌ت یا نیه‌تی کۆماری ئیسالمی چیه و باسه‌که نابێ له‌سه‌ر ئه‌وه بێ که رێژیمێک به‌و کارنامه‌یه‌وه که هه‌یه‌تی چه‌نده ده‌کرێ ئومێدی پێ ببه‌سترێ که هه‌نگاوێک به‌ره‌و کرانه‌وه یان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری پرسی کورد هه‌ڵێنێته‌وه .به‌ڵکوو قسه له‌وه‌یه که
لەو
خوێندنەوە له قالبدراوهدا به‌هۆی کورتبووونهوهی یاریی سیاسی له پرۆسه‌یه‌کی نه‌گۆڕ و بێ به‌رهه‌مدا سەنگ و تواناکانی کورد بە گشتی و حیزبەکانی به‌تایبه‌تی وه‌ده‌ر ناکه‌وێ و له ئاکامدا نه رێژیم له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی خانه‌ی ئه‌منیه‌تی و چه‌کداری گیروگرفتی بۆ دروست ده‌بێ و نه سه‌رنجی بیروڕای نێونه‌ته‌وه‌ییش بۆ الی پۆتانسیه‌لێکی جه‌ماوه‌ری راده‌کێشرێ که وێڕای شوناسخوازییهکهی ده‌یتوانی و ده‌توانێ سه‌رمایه‌یه‌کی به‌هێزی ره‌وتی ئازادیخوازی بۆ هه‌موو ئێرانیش بێ. 34
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه وه‌ک کورد ده‌بێ گرینگ بێ ئه‌وه‌یه که وێڕای دانهبڕاویمان له بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ریی ئێران (به هه‌موو الوازی و که‌موکوڕییه‌کانیه‌وه) بۆ جهسپاندن یان النیکه‌م هێنانه‌گۆڕی مافە نەتەوایەتییه‌کانی خۆمان له هه‌موو هه‌ل و ده‌رفه‌تێک که‌ڵک وه‌ربگرین و دەسەاڵت لە تاران بە دەست هەرکەس و الیهنێکهوه بێ ناچار به بیرکردنه‌وه له چارەسەری کێشەی کورد لە ئێرانی بکه‌ین .بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نابێ خەباتی خۆمان و داهاتووی کورد له ئێران تەنیا بە سیناریۆی رووخانی رێژیمه‌وه ببه‌ستینه‌وه .مادام سروشتی خەبات و پرسی کورد زۆر تایبەتمه‌ندیی هەن ،پێویسته وه‌ک کورد نه‌ک هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێگاچارهکاندا ،به‌ڵکوو له‌باره‌ی شێوازه‌کانی خهباتیشهوه دەستمان بۆ مێتۆدی جۆراوجۆر ئاوه‌اڵ بێ. ئه‌و شێوازانه له گوتار و هه‌ڵوێستگرتن و فه‌رهه‌نگسازیی سیاسییه‌وه تا هێنانه‌مه‌یدانی خه‌ڵک و پشتگیری له دروستکردنی بنیاته فه‌رهه‌نگی و داکۆکیکاره‌کانی مافی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه .له به‌ستێنی سیاسییشدا دوو بابه‌تی هه‌ڵبژاردن و وتووێژ دیارتر و جێگه‌ی باسترن .ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردن ،حیزبی ئێمه له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسالمییهوه تا ئێستا قه‌ت به شێوه‌ی موتڵه‌ق و یه‌كده‌ست چاوی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ژێر حاکمیه‌تی ئه‌و رێژیمه نه‌کردوه. ئه‌گه‌ر راسته که کۆمه‌ڵێک ئاسته‌نگی سیستمی له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌دی ده‌کرێن، ئارایشی هێزه‌کان و سروشتی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کرێ جیاوازییان پێکه‌وه هه‌بێ .به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که سروشت و وه‌زعیه‌تی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک جیاوازه ،ئێمه خۆمان له‌وه ده‌بوێرین که نوسخه‌ی پێشوه‌خت و یه‌کده‌ستمان بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی هه‌ڵبژاردن له کۆماری ئیسالمی‌دا هه‌بێ و زۆر جار بۆخۆشمان هه‌ڵبژاردنمان ته‌حریم کردوه .له‌هه‌رحاڵدا ئه‌سڵی ئێمه ئه‌وه نیه که ته‌نیا له‌به‌ر خاتری ئارگومێنتی شه‌رعیه‌تدان به رێژیم (که ئارگومێنتێکی بێجێیه) پێشگیری له‌وه بکه‌ین که خه‌ڵک هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ک ده‌رفه‌تێک بۆ نیشاندانی نێوه‌رۆکی ویست و داواکانیان و قورسایی دیمۆگرافیی قه‌ومی و به‌ربه‌ره‌کانی ده‌گه‌ڵ رێژیم به‌کار به‌رن. هه‌رچی وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌اڵتی ناوهندییشه ،حیزبی ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌زموونێکی دوورودرێژ و به‌داخه‌وه تاڵی له وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌اڵتی ناوه‌ندیدا هه‌بووه. ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر قۆناغی ئێستا ،پاش کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزب ،له‌الیه‌ن شووڕای ئه‌منیه‌تی میللیی ئێرانه‌وه داوای وتووێژ له ئێمه کرا .ئێمه‌ش وه‌ک پره‌نسیپ قبووڵمان کرد و چه‌ند جارێک بۆ تاوتوێکردنی زه‌مینه و بنه‌مای چاره‌سه‌ری پرسی کوردستان له‌گه‌ڵیان دانیشتین. به‌اڵم به‌هۆی جیددینهبوونی ڕێژیم ئه‌و گفتگۆیه به هیچ ئه‌نجامێک نه‌گه‌یشت .دانیشتنی ئێمه و نوێنه‌رانی کۆماری ئیسالمی باس و قه‌زاوه‌تی جۆربه‌جۆری له‌سه‌ر کرا .به‌تایبه‌تی هێندێك که‌س و الیه‌ن به ئاماژه به کارنامه و ماهیه‌تی رێژیم پێیان وابوو که رێژیم له‌و کاره‌دا ته‌نیا به‌دوای مه‌به‌ستی خراپی وه‌ک کێشه‌نانه‌وه له‌نێو حیزبه‌کانی رۆژهەاڵتدا ده‌گه‌ڕێ .ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حاشای لێناکرێ که ڕێژیم پێش هه‌موو شتێک به‌دوای ئه‌و جۆره ئامانجه دژیگهلییانهدا ده‌گه‌ڕێ ،پێمان وایه وه‌ک پڕه‌نسیپ نابێ وتووێژ‌و دانوستان ڕه‌ت بکه‌ینه‌وه‌و هه‌رله‌وکاته‌دا ده‌بێ وشیاری نه‌خشه‌و پیالنه‌کانی کۆماری ئیسالمی بین. 35
بواری دیپڵۆماسی له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی کورددا حیزبی دێموکڕات به‌تایبه‌تی له سایه‌ی حیکمه‌ت و لێهاتوویی رێبه‌ری شه‌هیدمان د .قاسملوودا هه‌میشه به رچه‌شکێنی دامه‌زراندنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه و راکێشانی سه‌رنج و پشتیوانیی کۆڕوکۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ الی دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌مان ناسراوه .به‌اڵم وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا ،پێوەندییه نێودەوڵەتییه‌کان لەسەر قازانجی الیه‌نه‌کان بنیات نراون و زۆر جار قورسایی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه به سوودی رێژیمه سه‌ره‌ڕۆکان و به زیانی بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌کان ده‌شکێته‌وه .له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ کورددا نه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ریه‌که‌وه به‌ڵکوو ده‌وڵه‌تانی ده‌سترۆیشتووی جیهان به جیاش سیاسه‌تێکی یه‌کده‌ستیان له هه‌مبه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد نیه ،به‌ڵکوو سیاسه‌تیان له‌گه‌ڵ هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان به‌ستراوه‌ته‌وه به سیاسه‌تیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی حاکم به‌سه‌ر ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستاندا. له چه‌ند ساڵی رابردوودا بواری دیپڵۆماسی یه‌كێک له بواره پڕشنگداره‌کانی کار و تێکۆشانی حیزب بووه که وه‌ك دوایین نموونه‌ی به‌رهه‌می ئه‌م کار و تێکۆشانه ده‌توانین ئاماژه به وه‌رگیرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به ئه‌ندامی ئه‌سڵیی رێکخراوی ئه‌نترناسیۆناڵی سۆسیالیست بکه‌ین .سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و کار و تێکۆشانه‌ش ،مادام له هه‌لومه‌رجی ئێستادا کۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی وەک پارتنەر یان ئاڵترناتیوی کۆماری ئیسالمی مامەڵە ناکا و مادام فازی ئێستای پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و واڵتانی رۆژئاواش ئه‌وله‌وییه‌ت ده‌داته جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتنی ناو‌کی و فایله سیاسی و ئه‌منیه‌تییه‌کانی ناوچه، نابێ پێمان سه‌یر بێ که دوورهدیمەن و ئاسۆی دیپڵۆماسیی ئێمه به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان جارێ بەرتەسکتر بێ. به‌اڵم هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ئیشاره‌مان پێ‌کرد ،کێشەی کورد لە ئێران تایبەتمه‌ندیی خۆی هەیە و حیزبی دێموکراتیش هەوڵی داوە و ده‌بێ زیاتریش هه‌وڵ بدا که بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تایبەتمەندییە دۆست و پشتیوان له جیهانی ده‌ره‌وه‌دا بۆ قه‌زیه‌ی رۆژهەاڵتی کوردستان په‌یدا بکا .راسته که پێوه‌ندییه‌کانی ئێمه‌ش وه‌ک باقیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به ناچار ده‌چێته ژێر باندۆری هه‌موو ئه‌و مشت و مڕ و مامهاڵنه که له‌نێوان ئێران و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا له ئارادایه ،به‌اڵم ئێمه چ له‌ڕووی گوتار و دۆزه‌وه و چ له ڕووی مێتۆد و کهرهسهوه له پێوه‌ندییه‌کانماندا خاوه‌ن رابردوو و فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت به خۆمانین .پێویسته ئه‌م پۆتانسیه‌له به‌دوور له سنووربه‌ندییه به‌سه‌رچووه سیاسی و ئیدئۆلۆژییه‌کان له خزمه‌ت پرسی رۆژهەاڵتی کوردستاندا باشتر وه‌گه‌ڕ بخه‌ین و به کارکردنی زیاتر له‌سه‌ر که‌ناڵه‌کانی لۆبی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنیاته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ده‌وڵه‌تانی خاوهننفووز له جیهان و له ناوچه‌دا ،باشتر له جاران سه‌رنج و پشتیوانیی بیروڕای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی (چ ناوه‌نده بڕیارده‌ره‌کان و چ میدیاکان) بۆ الی ره‌هه‌ندی سیاسیی پرسی کورد له ئێران و مافی مرۆڤی کورد له‌و واڵته‌دا رابکێشین .به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که زۆر زەحمەتە پێشبینی بکرێ کە ره‌وتی ڕووداوەکانی داهاتووی ئەو 36
ناوچە شێواوە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران‌دا بە کام ئاقاردا دەڕوا ،پێویسته تێ‌بکۆشین لەئاستی ناوچەیی و نێودەڵەتیدا بەگوێرەی توانای خۆمان ئه‌وه‌نده دیار و بەرچاو بین که نەهێڵین کێشەی کورد له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسالمی له‌بیر ببرێته‌وه.
هاوکاری و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ هه‌موو متمانه و دڵگهرمییهك که به هێز و توانای خه‌باتگێڕیی خۆمانمان هه‌یه ،ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین که به‌بێ په‌ره‌پێدانی رووحی برایه‌تی و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ الیه‌نه‌کانی دیکه، خه‌باتی ئێمه ناتوانێ به ئاکامی دڵخواز بگا. حدک و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی هه‌موو ئه‌و باسانه‌ی که له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌زای سیاسیی ئێران و بارودۆخی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‌دا خستماننه ڕوو ،به‌رچاوڕوونی ده‌ده‌نه سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی لهمهودواشمان بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی نه‌یاری کۆماری ئیسالمی .به باوه‌ڕی ئێمه ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بۆ ده‌رچوون له‌و وه‌زعه که پێشتر باسمان کرد،
پێویسته مشوور و ئازایه‌تیی به‌خۆداچوونه‌وه و
خه‌سارناسییه‌کی جیددیی کارکردی ده‌یان ساڵه‌ی خۆی هه‌بێ و بە ڕاشکاوی دان به هەڵە و که‌موکوڕییه‌کانی خۆیدابنێ .پێش هه‌موو شتێک الیه‌نه‌کانی نێو ئۆپۆزیسیۆن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به هۆکاری مێژوویی و فیکری یه‌کتر حه‌زف بکه‌ن و له په‌راوێز بخه‌ن ،پێویسته فه‌رهه‌نگی یه‌کترقبووڵکردن و لهگهڵیهكتر حاوانه‌وه له‌نێو خۆیاندا جێگیر بکه‌ن .ئۆپۆزسێونی ده‌ره‌وه هه‌روه‌ها پێویسته له خه‌ڵکی ئێران و مه‌یدانی ئه‌سڵیی خه‌بات که نێوخۆی ئێرانه نزیک بێته‌وه. ئه‌وه‌ش کاتێك ده‌کرێ که ئۆپۆزیسیۆن تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌یه‌کی واقعبینانه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران هه‌بێ و ڕاستییەکانی وەزعی ئێران بەو جۆرە کە هەیە ببینێ ،نەک ئه‌وه که لە خەیاڵ و ئارەزوودا بخولێتەوە .له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعهشدا له‌جیاتی ئارمانگه‌رایی و گیرکردن له مه‌سایل و مه‌فاهیمی ئیدئۆلۆژیک و فیکری پێویسته له هه‌وڵی دۆزینه‌وه و ده‌کارخستنی رێکاره‌کانی بهمهیدانیکردنی خه‌باتدا بێ. سه‌ره‌نجام و له هه‌مووی گرینگتر بۆ ئێمه ،پێویسته الیه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن له ته‌رسیمی ئایینده‌ی سیاسیی ئێران‌دا له‌سه‌ر ڕێگاچارەیەک ساغ ببنەوە کە هه‌موو خەڵکی واڵت خۆی تێدا ببیننەوە .له‌و نێوه‌شدا ،جیا لەالیەنی سیاسی و مێژوویی قه‌زیه‌ی کورد لە ئێران ،پێویسته ئه‌وه وه‌به‌رچاو بگرن که ئه‌مڕۆ کورد سەنگ و پێگه‌یه‌کی بەهێزی لە ناوچەکەدا بۆخۆی پێکهیناوە.
37
هه ربۆیە گۆڕەپانی سیاسیی ئێرانیش بە ژوورەوە و دەرەوە ناتوانێ کورد وه‌ک خۆی و له‌سه‌ر بنه‌مای ویست و داواکانی تایبه‌ت به خۆی وه‌به‌رچاو نه‌گرێ. له‌ژێر رووناکایی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌دا ئێمه هه‌روه‌ك له چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌وڵمان بۆ داوه، له داهاتووشدا هه‌ر ده‌بێ بۆ ئه‌وه تێ‌بکۆشین که له پێوه‌ندی و هاوکاریمان له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی و گرووپ و الیه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆندا وێڕای یارمه‌تیدان به لێکتێگه‌یشتن له‌سه‌ر چه‌ند و چۆنیی هاوخه‌باتی و بنه‌ما و نێوه‌رۆکی ئالترناتیڤی سیاسی له ئێران ،دانپێدانانی فره نه‌ته‌وه‌بوونی ئێران له به‌ستێنی گشتی و حکوومه‌تیدا ،و به‌ڕه‌سمی ناسینی مافه‌کانی کورد وه‌ك پرسی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ( نه‌ک ته‌نیا له گۆشه‌نیگای فهردگهرایانهی مافی هاونیشتمانییه‌وه) بکه‌ینه پێوه‌ری رێککه‌وتن و هاوپه‌یمانیی به‌کرده‌وه و نه‌هادینه‌کراو.
حدک و الیه‌نه کوردستانییه‌كان له به‌ستێنی کوردستانی‌دا باس و خواسه‌کانی نێوان دوو کۆنگره‌ی ١5و ١٦سێ بازنه یان سێ ئاست ده‌گرنه‌وه :یه‌که‌م ،هێزه کوردستانییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه (له سۆنگه‌ی پرسی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه) دووه‌م ،پارته سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌اڵت ،سێهه‌م ئێمه و حدکا. -1کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دەمێکە گه‌لی کورد و بژارده سیاسییه‌کانی ئه‌و گه‌له ئاره‌زوویانه و مه‌به‌ستیانه دامه‌زراوه‌یه‌کی هاوبه‌شی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له شکڵی کۆنگرەی نەتەوەییدا پێک بێنن .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا چه‌ندین هه‌وڵ له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا دراون ،چ به‌هۆی الوازییان و چ به‌هۆی ئه‌وه که هێژێمۆنیی الیه‌نێکیان به‌سه‌ره‌وه بووه ،قه‌ت نه‌یانتوانیوه ببنه دامه‌زراوه‌یه‌کی سیاسیی هاوبه‌ش که نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو کورد بکا یان النیکه‌م هه‌موو الیه‌نه‌کانی کورد پێکه‌وه کۆ بکاته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه ،هه‌وڵی هاوینی ساڵی ٢٠١٣ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی باشووری کوردستان بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ،نوێنه‌رانی پارت و الیه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له ئامادهکردنهکهیدا به‌شدار بوون و ئومێد و چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی دروست کرد که بۆ یه‌که‌مجار له مێژوودا بژارده و نوێنه‌رانی هه‌موو یان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هێزه کوردستانییه‌کان پێكه‌وه دامه‌زراوێکی هاوبه‌شی سیاسی دروست بکه‌ن. ئه‌زموونی ئاماده‌کردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نیشانی‌دا که جیا له ئاسته‌نگه‌کانی پێوه‌ندیدار به ده‌وڵه‌تانی حاکم له کوردستان و هاوکێشه‌کانی ناوچه ،کۆسپی هه‌ره گه‌وره پێوه‌ندییه نێوخۆییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کورد و ملمالنێ و رکابه‌ریی نێوان الیه‌نه مهترهحهکانی نێو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یه .به‌داخه‌وه له ڕه‌وتی ئامادەکردنی کۆنگرەی نەتەوەییدا ده‌رکه‌وت که دابه‌شبوون و کێبه‌رکێی نێوان به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبییه‌کان به ته‌واوی به‌رچاوه و زۆر الیه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی له خه‌می جێگە و پێگەی حیزب و پارچەکەی خۆیاندان ،ئه‌وه‌نده به رێککه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژەیهکی 38
هاوبه‌ش که هه‌موو پارچه‌کان به دروستی بخوێنێته‌وه و بااڵنسی نێوان الیهنهکانیش رابگرێ ماندوو نین .له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و هۆکارانه ،به‌داخه‌وه ئه‌م یه‌که‌مین هه‌وڵه جیددی و ههمهالگیرهی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییش سه‌ری نه‌گرت و دیسان بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار به خه‌یاڵ و ئاره‌زوو سپێردرایه‌وه. یەک نەتەوەبوونی کورد بەو مانایە نیە کە له‌باری سیاسییه‌وه کورد یه‌کگرتوویه .ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان قبووڵ بێ که شاده‌ماری ره‌وتی به‌نه‌ته‌وه‌بوون و نه‌ته‌وه‌سازی هه‌بوونی پڕۆژه‌یه‌کی سیاسیی هاوبه‌شه ،که‌متر شتێک که به‌داخه‌وه ده‌بێ دانی پێدا بنێین ئه‌وه‌یه که کورد نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ،به‌ڵکوو له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستانیش له‌و پڕۆژه سیاسییه هاوبه‌ش و یه‌کگرتوویه بێبه‌شه .ئەرزی واقعی کورد بەسەر چوار واڵت‌دا دابەش کراوه .هەر پارچه‌یه فەرهەنگی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت به خۆی هەیه و بەسەر چەند حیزب‌دا دابەش بووە .هەر حیزبەش به مه‌رام و ئاجێندای تایبه‌ت به خۆی ده‌جووڵێته‌وه. سیاسه‌تی ئێمه ئه‌وده‌میش و ئێستاش پێشوازی له هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵێکه بۆ پێکهێنانی فۆرۆم یان هه‌ر دامه‌زراوێکی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی که به دوور له هێژێمۆنی خوازیی الیهنێک یان پارچه‌یه‌ک به‌سه‌ر الیه‌ن و پارچه‌کانی دیکه‌دا یارمه‌تی به‌وه بکا که کورده‌کان هه‌م بۆ پێوه‌ندییه نێوخۆییه‌کانیان و هه‌م بۆ کارکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد له ته‌واوه‌تیی خۆیدا له‌سه‌ر هێندێک پره‌نسیپ رێک بکه‌ون و کاریان پێبکه‌ن .به‌اڵم به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه که له کورتخایه‌ندا له‌سه‌ر رێگای وه‌دیهێنانی ئه‌و پڕۆژه‌یه هه‌ن ،له‌و باوه‌ڕه‌داین که پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارچه‌کان به ئه‌نجامی هاوبه‌ش بگه‌ین ،پێویسته الیه‌نه‌کانی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان له‌نێو خۆیاندا بگه‌نه جۆرێک لێکتێگه‌یشتن و کۆدەنگیی مایه‌دار .له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه، ئه‌وله‌وییه‌تی ئێمه رێکخستنی نێوماڵی کورد له رۆژهەاڵتی کوردستانه. حدک و حیزبەکانی ڕۆژهه‌اڵت له چه‌ند ساڵی رابردوودا ڕێبەریی حیزب هه‌وڵ و دەستپێشخەرییهکی زۆری له‌پێناوی هەماهەنگی و کۆدەنگی و تەنانەت دروستکردنی هێندێك چوارچێوه بۆ کاری هاوبەش لەنێوان حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی رۆژهەاڵتی کوردستاندا به خه‌رج داوه .له سااڵنی دواییدا چه‌ند جارێکیش ده‌رفه‌تی هاوکاری له‌سه‌ر مه‌سایلی کۆنکرێت هاتۆته پێش .بۆ نموونه لە پەراوێزی کاردروستایی بۆ کۆنگرەی نەتەوەییدا دێموکراتەکان و کۆمەڵەکان هه‌ماهه‌نگییه‌کی تاڕاده‌یه‌ک باشیان له‌نێواندا هه‌بوو .ئێمه ئەوەمان وەک دەرفەتێک دەزانی کە لەدرێژەی خۆیدا بیکەین بە ده‌سپێکی به‌کرده‌وه بۆ لێکنیزیکبوونەوە و کاری هاوبەش .ئه‌گه‌رچی له سااڵنی رابردوودا به‌رده‌وام له‌نێو الیه‌نه‌کانی رۆژهەاڵتدا باسی دروستکردنی ئه‌و چوارچێوه‌یه بۆ کاری هاوبه‌ش کراوه ،به‌اڵم هه‌تا ئێستا هیچ ئاکامێكی به‌کرده‌وه وه‌ده‌ست نه‌هاتوه .هۆیه‌که‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که جیا له کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی کۆن و رابردوو که هێشتا شوێنه‌واره‌کانیان به ته‌واوی نهڕهویونهوه ،لێکدابڕانەکان و شوێنەواری ڕەوانی و تەشکیالتیی ئەو ناکۆکییانه ئێستاش باڵیان 39
به‌سه‌ر شێوه‌ی ته‌عامولی هێندێک الیه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا کێشاوه و هێندێک الیه‌ن ناوبه‌ناو زێهنیه‌تی سه‌رده‌می دابڕان له‌دژی یه‌کتر زیندوو ده‌که‌نه‌وه .هه‌ربۆیه کاتێکیش که ده‌رفه‌تێک بۆ دروستکردنی چوارچێوه‌ی کاری هاوبه‌ش دێته پێش ،هەندێک الیەن بە دانانی مەرج و دار و لەلە هه‌وڵ ده‌ده‌ن الیەنێکی دیکە که به خه‌نیمی خۆیانی ده‌زانن وهالنێن و به‌مجۆره پڕۆژه‌کان له‌بار ده‌چن. ئێمه هه‌میشه له‌و باوه‌ڕه‌دا بووین که هێزه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌اڵت ته‌نیا کاتێک ده‌توانن له هاوکێشه‌کانی ناوچه و واڵتی خۆیاندا شوێندانه‌ر بن و حیسابیان بۆ بکرێ که په‌ره به سه‌نگی تایبه‌ت به خۆیان بده‌ن .بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته هه‌وڵ بده‌ن به ساغبوونه‌وه له‌سه‌ر گوتار و رێکاری هاوبه‌ش و هه‌مه‌الگیر زۆرترین پۆتانسیه‌لی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌اڵت له هه‌موو به‌ستێنه‌کاندا له ده‌وری خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه .بە لەبەرچاوگرتنی جێگە و پێگە و شوێندانه‌ریی"دێموکرات" له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهەاڵتی کوردستاندا پێمان وا بووه که هه‌تا کێشەی نێوان دوو حیزبی دێموکرات چارەسەر نەبێ ،ده‌ره‌تانی دروستکردنی بەرە یان هەر شتێکی لەو بابەتە له‌نێوان حیزبه‌کانی ڕۆژهەاڵتی کوردستانیشدا ناڕه‌خسێ ،مه‌گه‌ر ئه‌وه که حازر بین هێزه‌کانی ڕۆژهەاڵتی کوردستان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بکه‌ین (شتێک که هه‌رگیز له سیاسه‌تی ئێمه‌دا نه‌بووه). هه‌ر بۆیە ئێمە له ماوه‌ی رابردوودا قورسایی زۆرتری هه‌وڵه‌کانمان خستبووه سەر چارەسەری پرسی نێوان دێموکراتەکان .به‌اڵم ئه‌گه‌ر له ئایینده‌یه‌کی نزیکدا به ئاکامی دڵخوازیش نه‌گه‌ین، زۆر زه‌رووره که بۆ ئاماده‌یی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رووداو و سیناریۆکانی داهاتوو پارته سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌اڵت به النیکه‌می بنه‌مای لێكتێگه‌یشتن و مێکانیزمی کاری هاوبه‌ش بگه‌ن، جا له هه‌ر راده و سیغهیهکدا بێ. حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و حدکا چارەسەری کێشەی هەر دووک بەشی دیموکڕات و پرسی یەکگرتنەوە یەکێک لەو بابەتانە بووە کە له ماوه‌ی نێوان دوو کۆنگره‌دا فکری ئەندامان و الیهنگرانی هەردوو الیه‌نی دێموکراتی زۆر بە خۆیەوە مەشغووڵ کرد وباس و قەزاوەت و حوکمی جۆراوجۆری بەدواوە بووه .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ر بەدوای لهتبووندا ڕامانگەیاندبوو کە به لەبەرچاوگرتنی ویست و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهەاڵتی کوردستان و له‌به‌ر زه‌رووره‌تی هاوخه‌باتی ئامادەی وتووێژ بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی نێوان دێموکراتهکانین ،هاوڕێیانی الیه‌نی به‌رامبه‌ر ته‌نیا پاش کۆنگره‌ی پازدهههمیان و پاش هه‌وڵی هێندێک دۆستی هاوبه‌ش ئاماده بوون ده‌رگای دیالۆگ بکه‌نه‌وه. دوای ئه‌وه هەردوو الیه‌ن هەیئەتمان به‌مه‌به‌ستی بەدواداچوون و تاوتوێکردنی پرسه‌کانی پێوه‌ندیدار دیاری کرد چه‌ند ده‌ور کۆبوونه‌وه و دانیشتنمان پێکه‌وه هه‌بوو .ئێمه ته‌نانه‌ت پڕۆژه‌یه‌کمان له‌باره‌ی بنه‌ما و چۆنیه‌تی و قۆناغبه‌ندیی یه‌کگرتنه‌وه له کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا په‌سند کرد و دامانه هاوڕێیانی الیه‌نی به‌رامبه‌ر .ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌و دیده‌وه نووسراوه که مادام حیزبی دێموكڕات بووه به دوو به‌ش و بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌کی راسته‌قینه و پایه‌دار بێته دی، 40
پێویسته دوو الیه‌ن پێکه‌وه یه‌کی بخه‌ینه‌وه .ئه‌گه‌ریش له‌و نێوه‌دا الیهنێک له‌گه‌ڵ ناوبردنی الیه‌نه‌که‌ی دیکه به ناوی خۆی کێشه‌ی هه‌یه ،ده‌توانین له‌سه‌ر سیغه‌یه‌کی نه‌رمتر بۆ نموونه "دوو الیه‌نی دێموکڕات" یان " دێموکڕاته‌کان" ساغ بینه‌وه .ئێمه هیوادار بووین که ئه‌و هاوڕێیانه‌ش سه‌ره‌نجام گهاڵڵهیهک ئاماده بکه‌ن که شێوازی چاره‌سه‌ری پرسه‌که له دیدی وانه‌وه روون بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ئه‌نجامی تاوتوێی هه‌ردوو گهاڵڵهدا به ئاکامی دڵخواز و جێگای په‌سندی هه‌ردوو ال بگه‌ین .به‌اڵم ئه‌وان هه‌رگیز ئاماده نه‌بوون هیچ پڕۆژه‌یه‌کی ئه‌مڕۆیی به نووسراو بده‌نه ئێمه و له‌و چه‌ند جار دانیشتنه‌شدا که له قۆناغی دواتردا راسته‌وخۆ له‌نێوان ده‌فته‌ری سیاسیی ههردووالدا به‌ڕێوه چوون ،دەرکەوت کە نیازی الیه‌نه‌که‌ی دیکه ئەوە نیە کە وەک دوو حیزب یەکبگرینەوە ،به‌ڵکوو سه‌ره‌ڕای باسکردن له ته‌وافوق و کۆنگره‌ی هاوبه‌ش (که ئێمه ئه‌وه‌مان به شتێکی موسبه‌ت زانیوه و پێشوازیمان لێ کردوه) له‌ڕاستیدا ده‌یانه‌وێ حیزبی دێموکراتی کوردستان تێکه‌ڵی حدکا بێته‌وه و هەموو شتەکانیش لە دەستپێکی پڕۆسه‌که‌وه تاکوو کۆتایی هه‌ر لە چوارچێوەی حدکا و به زێهنیه‌تی کۆنگره‌یه‌ك بێ که دوازده ساڵ پێش ئێستا گیراوه. رێبه‌ری و به‌ده‌نه‌ی حیزبی ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌دایه که له‌پێناوی یهكگرتنهوهیهکی راسته‌قینه‌دا که ده‌سته‌به‌ری به‌هێزی و یه‌کگرتوویی دوارۆژی حیزبی دێموکڕات بێ ،پێویسته هه‌ردوو الیه‌ن (سه‌رفه‌نه‌زه‌ر له‌وه که خوێندنه‌وه‌یان بۆ لێک‌دابڕان چیه) ئێستا وه‌ک هه‌ن یه‌كتر قبووڵ بکه‌ن و رەوتی وەسەریەک کەوتنەوە بە جۆرێک مودیرییەت بکەن کە بەیەکەوە خاوەنداری لەو ڕەوتە و له ئیدارەی داهاتووی حیزب بکەن .ره‌وتێک که له‌ودا الیهنێک خۆی به ئه‌سڵ و الیه‌نه‌که‌ی دیکه به فه‌رع نەزانێ یا الیهنێک له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا نەبێ که خۆی به براوه بزانێ و الیه‌نه‌که‌ی دیکه به دۆڕاو له قه‌ڵه‌م بدرێ .واته حیزبێکی دێموکڕاتی به‌هێز و یه‌کگرتوو که چیدیکه له کێشه‌کانی ڕابردوودا گیر نه‌کا و رێزگرتن و سازکردنی سه‌نتێز له رابردوو و روانین و وزه‌ی سه‌رجه‌م تێکۆشه‌رانی خۆی بکاته ده‌سمایه‌ی ئیداره‌ی خۆی و مودیریه‌تی سیاسه‌ت و خه‌بات
له
کۆمه‌ڵگه‌دا.
کۆتایی :بیالن و دووره‌دیمه‌ن هاوڕێیانی به‌ڕێز! له ده‌سپێکی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا ئیشاره‌مان به‌وه کرد که حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌ڵگری چ ریساڵهتێکی پیرۆز و خاوه‌نی چ رابردوویه‌کی پڕ سه‌روه‌رییه .شانازی‌کردن به‌و میراته مه‌عنه‌وییه به‌نرخه و دڵگه‌رمیمان به‌و سه‌رمایه سیاسی و مێژووییه نابێ وه‌ها به‌ری چاومان بگرێ که نه‌توانین کێشه و که‌موکوڕییه‌کانی خه‌بات و بزووتنه‌وه‌که‌مان چ له دیدێکی مێژووییه‌وه و چ له سه‌رده‌می ئێستادا ببینین .رازی مانه‌وه و پێشوه‌چوونی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ک به‌خۆداهاتنه‌وه و خۆگونجاندنی به‌رده‌وامه .ئه‌وه‌ش کاتێک ده‌كرێ که ئێمه له‌وه نه‌ترسین که قامک له‌سه‌ر 41
گیروگرفته‌کان دابنێین و ئازایه‌تیی ئه‌وه‌مان هه‌بێ له خۆمان بپرسین پاش ئه‌و خه‌باته دوورودرێژ و پڕقوربانییه له کوێی رێگاکه راوه‌ستاوین و به کوێ گه‌یشتووین.
دیاره ئه‌و
لێکدانه‌وه‌یه ته‌نیا تایبه‌ت به حیزبی ئێمه نیه ،چونکه باری ئه‌مڕۆ و به‌رهه‌می تا ئێستای خه‌بات و تێکۆشانی حیزبی دێموكڕات شتێکی بێگانه و جیاکراوه له هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهەاڵتی کوردستان نیه .ئێمه لێره‌دا هه‌ر
له‌و کاته‌دا که ته‌نیا به ناوی خۆمانه‌وه قسه
ده‌که‌ین ،نه‌خش و به‌رپرسیارێتیی بنه‌ڕه‌تیی حیزبی دێموکڕات له بردنه‌پێش و سه‌رخستنی بزووتنه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهەاڵتی کوردستانیشمان له‌به‌ر چاوه و هه‌ر به‌و دیده‌شه‌وه بۆ ئه‌رک و به‌رپرسیارێتییه‌کانی ئێستا و داهاتوومان ده‌ڕوانین. ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌سکه‌وته‌کانی خه‌بات و به‌رهه‌می کاری سیاسی ته‌نیا له گه‌یشتن به ئازادی و دێموکڕاسی و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌اڵتدا نه‌بینین ،کارنامه‌ی حیزبی دێموكڕات پڕاوپڕه له ده‌سکه‌وت و به‌رهه‌م .پێش هه‌موو شتێک خودی شکڵگرتن و دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وه‌ک یه‌که‌مین حیزبی مۆدێرن و جه‌ماوه‌ری له مێژووی کورددا ده‌بێ به ترۆپکی له قالبدانی هۆشیاریی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا دابنرێ .ده‌سپێکی به‌هێز و پڕشنگداری مێژووی ئه‌و حیزبه که بریتییه له هه‌وڵدان بۆ وه‌دیهێنانی خه‌ونی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له رێگای دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی کۆماری کوردستانه‌وه ،ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی دایه ئه‌و حیزبه که هه‌م له ئاستی نێوخۆیی‌دا کار له‌سه‌ر بنیاتنانی دامه‌زراوه‌کانی حاکمیه‌تی خۆماڵی و هێماسازیی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی بکا ،هه‌م به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی ئه‌وسا وه‌ک کورد بچێته نێو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌اڵتی ناوه‌ندی و دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی .به‌رهه‌می ئه‌و ده‌سپێکه ته‌نیا له ده‌سکه‌وته‌کانی کۆمار‌دا که به‌شی هه‌ره زۆریان دواتر بوون به ده‌سکه‌وتی زیندووی هه‌موو کورد ،کورت نابێته‌وه .له رێگای ئه‌زموونی کۆماره‌وه حیزبی دێموکڕات له‌ڕاستیدا گه‌لی کوردی خسته به‌ر تاقیکردنه‌وه‌ی توانا و پۆتانسیه‌له‌کانی ئه‌و گه‌له له تاودانی روون و سیستماتیک بۆ ئه‌و ویسته سیاسییانه‌ی تا ئه‌وده‌م به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی نه‌ریتی و له چوارچێوه‌یه‌کی به‌رته‌سکی زێهنیدا کاریان بۆ کرابوو .ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه هه‌ر له‌و کاته‌دا که ئه‌م توانا و پۆتانسیهالنهی تێست کرد و سنوور و که‌موکوڕییه‌کانی ده‌رخست ،هه‌ستی متمانه به‌خۆبوونیشی له کورددا دروست کرد و بوو به هۆی ئه‌وه که نه‌وه‌کانی دواتر له فکری دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی کۆمار‌دا بن و بۆ وه‌دیهێنانی خه‌ونه‌کانی کۆمار تێ‌بکۆشن. راسته که له‌دوای ئه‌و ده‌سپێکه له ده‌سه‌اڵتداری و به‌ده‌ر له پهرانتێزی چه‌ند ساڵی یه‌که‌می پاش ئینقالبی ١٣5٧ی ئێران ،حیزبی ئێمه زۆربه‌ی کات هه‌ر له خانه‌ی خه‌باتی چه‌کداریدا کاری کردوه و زۆربه‌ی کاتیش ناچار بووه ئه‌و خه‌باته له ده‌ره‌وه‌ی سنووری جوغرافیای سروشتیی خۆی ڕا هیدایه‌ت بکا .به‌اڵم تێکۆشانی ئه‌و حیزبه ته‌نیا بۆ پاشه‌کشه‌کردن به‌و حاکمیه‌ته سه‌ره‌ڕۆیه نه‌بووه که گه‌له‌که‌ی چه‌وساندۆته‌وه ،به‌ڵکوو ئه‌و حیزبه سه‌رباری هه‌موو ئه‌و سه‌ختییانه‌ی به‌ره‌وڕووی بوونه‌ته‌وه ،هه‌میشه له فکری قووڵکردنه‌وه‌ی ده‌سکه‌وت و به‌رهه‌می زێهنی و سیاسیی بزاڤی گه‌له‌که‌یدا بووه ،ئه‌وه‌ش چ به جێگیرکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی له 42
به‌رامبه‌ر ده‌سه‌اڵتی ناوه‌ندیدا و ناساندنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به جیهانی ده‌ره‌وه ،چ به کارکردن له‌سه‌ر هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و رێکخستنی سیاسی و چهسپاسندنی ناسنامه‌ی فه‌رهه‌نگیی گه‌له‌که‌مان .له‌الیه‌کی دیکه‌وه ،هه‌موو ئه‌و نرخه قورسه ئینسانییه که له‌و حیزبه‌دا و به‌ده‌وری ئه‌و حیزبه‌دا له‌پێناوی ویسته ره‌واکانی گه‌له‌که‌ماندا دراوه ،هه‌موو ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی له به‌کاربردنی شێوه جۆربه‌جۆره‌کانی خه‌باتدا به‌شێوه‌ی واقعبینانه و به‌دوور له دۆگماتیزم
و
ئیدئۆلۆژیگهرایی ئه‌و حیزبه تێیپه‌ڕاندوون و هه‌موو ئه‌و بایه‌خ و پره‌نسیپانه که ئه‌و حیزبه له شێوه‌ی بردنه‌پێشی خه‌باتێكی ئینسانی و شارستانیانه‌دا و له‌بواری پێوه‌ندییه نێوخۆییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی کورد و چۆنیه‌تیی ته‌عامول له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تانی حاكم به‌سه‌ر کوردستاندا جێگیری کردوون و زۆر خاڵی ورد و درشتی دیکه که لێره‌دا ده‌رفه‌تی ئاماژه پێکردنیان نیه ،هه‌مووی ده‌بێ وه‌ک به‌شێک له هه‌گبه‌ی به‌رهه‌می خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی ئه‌و حیزبه چاو لێبکرێ. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و خاڵه به‌هێز و پۆزه‌تیڤانه‌ی کارنامه‌ی حیزبی دێموکڕات و بزووتنه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌اڵت ،دڵسۆزیمان بۆ حیزب و ئه‌فزه‌لییه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان حوکممان پێده‌کا که کهموکوڕییهكانی ئه‌و خه‌باته‌ش وه‌ك هه‌ن ببینین و ئازایانه و ژیرانه له فکری چاره دیتنه‌وه و هه‌نگاونان بۆ که‌مکردنه‌وه و نههێشتنیاندا بین .ئه‌گه‌ر له مه‌ودایه‌كی به‌ردرێژ و له ڕوانینێکی گشتیتردا چاو له خۆمان بکه‌ین ،یه‌که‌مین که‌مایه‌سی و گرینگ‌ترین خاڵی نه‌رێنی که به فکردا دێ ،نه‌بوونی یه‌كگرتوویی و کێشه نێوخۆییه‌کان چ له‌نێو ریزه‌کانی حیزبی دێموکڕات‌دا و چ له‌نێوان هێزه سیاسییه‌کانی ڕۆژهەاڵتی کوردستاندایه .له که‌س شاراوه نیه که ئه‌و هه‌موو لێک‌دابڕان و لەتبوونه که له مێژووی حیزبی ئێمه‌دا رووی داوه و چه‌ندین ساڵ شەڕوکێشەی نێوخۆیی له‌سه‌ر ئاستی بزووتنه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌اڵت ،زەرەر و زیانێکی زۆری بە راده‌ی کارلێهاتوویی و وزه‌ی خه‌باتگێڕانه و جێگه و پێگه و ئیعتباری حیزبی دێموکرات و بزووتنه‌وه‌ی کورد گه‌یاندوه .ئه‌وه‌ش که ئێمه هێشتا نه‌مانتوانیوه هه‌موومان پێکه‌وه له‌سه‌ر گوتار و رێکارێکی هاوبه‌ش ساغ بینه‌وه که هه‌موو به‌ستێنه‌کانی خه‌بات پێکه‌وه گرێ بدا و خه‌بات وه‌ک پێویسته بباته‌وه نێو کۆمه‌ڵگه راست ئه‌نجامی درێژه‌کێشانی ئه‌قلیه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و کێشه و ناکۆکییانه‌ی رابردوودایه. پاشان ده‌رچوون و دوورکەوتنەوەی سه‌رکردایه‌تیی حیزبی دێموکڕات و هێزه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌اڵت له جوغرافیای ئه‌سڵیی خه‌بات واته نێوخۆی ڕۆژهەاڵتی کوردستان و مانه‌وه‌ی کۆتایی نادیاریان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئه‌و جوغرافیایه شوێنەواری زۆر خراپی لەسەر فەرهەنگی حیزبایەتی و شێوه‌ی خه‌باتکردنی ئێمە داناوە .هه‌ر له په‌راوێزی ئه‌م دۆخه‌دا ده‌بینین که ناو به ناو شه‌پۆلێک له کادر و پێشمه‌رگه‌کان به‌ره‌و هه‌نده‌ران کۆچ ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ش بۆخۆی شوێنه‌واری ره‌وانی و تهشکیالتیی خۆی هه‌یه .ئه‌گه‌رچی بەجێهێشتنی واڵت و نیشتەجێبوونی رێبه‌رایه‌تیی ئێمه لە دەرەوەی واڵتی خۆمان به دڵخوازی خۆمان نه‌بووه و ته‌نانه‌ت له‌پێناوی مانه‌وه‌مان له‌سه‌ر خاک و له‌نێو خه‌ڵکی خۆماندا تێچووی مرۆیی زۆر گه‌وره‌مان داوه ،به‌اڵم له هه‌رحاڵدا دەبێ خەسارناسی و پێداچوونەوەی بۆ بکەین بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه‌دا که حیزبی ئێمه 43
چ به جیا چ به هاوفکری و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ الیه‌نه‌کانی دیکه ده‌توانێ کار بۆ ده‌رچوون له‌و وه‌زعه و گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتری رێبه‌ری و تهشکیالتی ئاشکرامان بۆ نێوخۆی ئه‌و جوغرافیا ئه‌سڵییه‌ی خه‌بات بکا ،لێی دوودڵ نه‌بێ و هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵێنێته‌وه. الیه‌نێکی دیکه‌ی که‌موکوڕیی خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌رهه‌نگی سیاسیی زاڵ به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهەاڵت.
جیا له‌و دابه‌شبوون و دڕدۆنگییانه که کۆمه‌ڵگه‌ی
سیاسیی ئێمه چه‌ندین ساڵه پێیه‌وه گرفتاره ،به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه که له‌الی بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌کانی دیکه‌ی دنیا باوه و ته‌نانه‌ت به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه که زۆر جار له رابردووی بزووتنه‌وه‌ی خۆشمان‌دا رووی داوه ،ئه‌مڕۆ بنه‌ماکانی سیاسه‌ت و مێتۆده‌كانی خه‌بات له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بوونه‌ته بارمته‌ی کۆمه‌ڵێک تێبینیی بههاگهرایانه (ئه‌رزشی) .به‌مجۆره‌یه که ئامانجه بچووک و کورتخایه‌نه‌کان به ناهه‌ق له به‌رامبه‌ر ئامانجه گه‌وره و درێژخایه‌نه‌کان داده‌نرێن یان شێوازێکی خه‌بات به ناهه‌ق به نه‌فیکه‌ره‌وه‌ی شێوازێکی دیکه‌ی خه‌بات له قه‌ڵه‌م ده‌درێ .به‌م چه‌شنه زۆر ئیبتکار و مانۆڕی سیاسی که ده‌کرێ یارمه‌تی به خوڵقاندنی سیناریۆی نوێ بکه‌ن یان النیکه‌م سه‌رنجی بیروڕای گشتی بۆ الی پرسی ره‌وای گه‌له‌که‌مان رابکێشن ،ئاکامی دڵخوازیان لێوهرناگیرێ. سه‌ره‌نجام جێی خۆیه‌تی ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌ین که به‌هۆی ره‌فتار و ماهیه‌تی دژمنانی کورد و سروشت و خه‌سڵه‌تی خه‌بات و خه‌ڵکه‌که‌مان ،دهروونناسیی سیاسیی ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی خه‌باتی چه‌کدارانه و هه‌وڵدان بۆ گۆڕانی بەپەلە سازگاره ،ئه‌وه‌نده قابلیه‌تی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ و هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانی هه‌نگاو به هه‌نگاوی له‌نێو ئێمه‌دا دروست نه‌کردوه .ئه‌مه هه‌م له ساختاری تهشکیالتیی ئێمه‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه که زۆرتر وه‌اڵمده‌ری پێویستییه‌کانی سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌کداری بووه و بارستاییه‌کی ئیداریی بۆ ئه‌مڕۆ له حیزب‌دا به‌جێ هێشتوه ،هه‌م کاریگه‌ریی له‌سه‌ر توانا و خهلالقیهتمان له به‌كارهێنانی ئامراز و كاناڵه مۆدێرنه‌کانی تێکۆشان و راکێشانی هێزی پسپۆڕ و بژارده‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی خۆمان و
ژێرخانسازیی فیکری و زانستی له‌و بوارانه‌دا که بۆ قهزیهکهمان پێویستن و...هتد داناوه. هاوڕێیانی خۆشه‌ویست! ئێمه نه ئیدیعای ئه‌وه‌مان هه‌یه و نه ده‌شتوانین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌مایه‌سییانه لێره‌دا نوسخه بپێچینه‌وه و فۆرموول دیاری بکه‌ین .به‌اڵم ده‌ستنیشانکردنی دروستی کێشه و که‌موکوڕییه‌کان به‌شێکی گرینگ له چارهسهریشیانه .ئێمه بۆ ئه‌وه لێره کۆ بووینه‌وه که وێڕای هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستی هه‌لومه‌رج و کار و تێکۆشانی چه‌ند ساڵی رابردوومان ،خوێندنه‌وه‌یه‌کی گونجاویشمان بۆ داهاتووی ژیانی سیاسیی حیزب و مێکانیزمه‌کانی ئیداره‌ی حیزب له ئایینده‌دا هه‌بێ .ئه‌گه‌ر ئێمه به ئیمانی پته‌و به هه‌قانیه‌تی پرسی ره‌وای گه‌له‌که‌مان و به وره و ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌وه چاو له به‌رپرسایه‌تیی مێژوویی خۆمان له‌و کات و ساته‌ی چاره‌نووسی گه‌له‌که‌ماندا بکه‌ین و هه‌موومان به‌یه‌که‌وه و ژیرانه مشووری لێ بخۆین ،دڵنیام زه‌رفیه‌ت و 44
توانای هه‌ڵێنانه‌وه‌ی هه‌نگاوی زۆر گه‌وره و چاره‌نووسسازمان بۆدابینکردنی داهاتوویه‌کی باشتر بۆ حیزبه‌که‌مان و له‌وه‌ش گرینگتر بۆ وه‌دیهێنانی ئایینده‌یه‌کی گه‌شتر بۆ میلله‌ته‌كه‌مان هەیە. رێبه‌رایه‌تیی حیزبی ئێمه به پشتیوانیی و یارمه‌تیی سه‌رجه‌م تێکۆشه‌رانی حیزب له ماوه‌ی نێوان دوو کۆنگره‌دا سه‌رباری هه‌موو ئاسته‌نگ و سه‌ختییه‌کان تێکۆشاوه ئه‌رکی پێ‌سپێردراوی خۆی به باشترین شێوه‌ی مومکین چ له‌بواری ژیانی رێکخراوه‌یی حیزب‌دا و چ له‌بواری سیاسه‌ت و خه‌بات له کۆمه‌ڵگه‌دا به‌جێ بگه‌یه‌نێ .ئێستاش داواتان لێ ده‌که‌ین به به‌شداریی چاالکانهتان له باس و خواسه‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه‌دا ،به مامه‌ڵه‌ی به‌رپرسیارانه‌تان له‌گه‌ڵ پرسه حیزبی و سیاسییه‌کان ،به خستنه‌ڕووی پێشنیار و بیرۆکه‌ی جوان و کارسازتان ،و له هه‌مووشی گرینگتر به له مهیداندامانهوه و ئهرکوهرگرتنتان وزه و دڵگه‌رمی به رێبه‌رایه‌تیی ئایینده‌ی حیزب ببه‌خشن. پیرۆزیی ئه‌و رێبازه‌ی هه‌زاران که‌س له رۆڵه به‌نرخه‌کانی ئه‌و گه‌له گیانی خۆیان له‌سه‌ر داناوه له ئێمه ده‌خوازێ که خۆمان بگه‌یه‌نینه ئاستی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه که هه‌ر ئێستا کۆمه‌اڵنی خه‌ڵکی کوردستان له ئاکامه‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه‌یان هه‌یه. ساڵ‌و له خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان ،سه‌رچاوه‌ی هێز و هه‌رمانی حیزبی دێموکڕات! ساڵ‌و له گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان به‌تایبه‌تی رێبه‌رانی شه‌هیدی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ،قازی و قاسملوو و شه‌ڕه‌فکه‌ندی! ساڵ‌و له زیندانیانی سیاسیی کورد که سه‌مبولی خۆڕاگریی گه‌له‌که‌مانن! ساڵ‌و له ئه‌ندامان و الیهنگرانی حیزبی دێموکڕات که به فیداکاری و له‌خۆبوردوویی خۆیان ئااڵی حیزبی دێموکڕاتیان هه‌روا شه‌کاوه راگرتوه! ساڵ‌و له پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان که به جووڵه‌ی قاره‌مانانه‌ی خۆیان جارێكی دیکه له شه‌وه‌زه‌نگی دیکتاتۆری‌دا ڕوناکاییان داگیرسانده‌وه! سه‌رکه‌وتن بۆ کۆنگره‌ی شازده‌هه‌م؛ سه‌رکه‌وتن بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان!
45
46