تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
1
گۆڤارێکی سیاسی ،لێکۆڵینەوەیی ،گشتییە
تیشکی نوێ /ژمارە / ٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
کۆمیسیۆنی فێرکاریی و لێکۆڵینەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەری دەکا
تیشکی نوێ
2
باڵوکراوەی کۆمیسیۆنی فێرکاریی و لێکۆڵینەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان
تیشکی نوێ
گۆڤارێکی سیاسی ،لێکۆڵینەوەیی ،گشتییە
تیشکی نوێ /ژمارە / ٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧ گرافیک :ئەیوب شەهابی‌راد
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
3
پێرست ٥
به‌یادی مامۆستا نه‌سرین و کاک ره‌حمان
(ئاسۆ حەسەن‌زادە)
سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەردەمی ترامپ و ١١رووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسالمی (رەحمان پیرۆتی)
٢٩ئینقالبی ئێران و فووکۆ (وەرگێڕانی باوکی مانا)
٥١
وەهمی شرۆڤەی ئۆبژێکتیڤ (حەسەن شێخانی)
٦١خوێندنهوهیهکی نوێ بۆ سوسیالیزمی دێمۆکڕاتیک (سمایل بازیار)
٩١
ناردنەدەرەوەی شۆڕشی ئیسالمی (حەسەن حاتەمی)
تیشکی نوێ
4
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
5
به‌یادی
مامۆستا نه‌سرین و کاک ره‌حمان
ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده
تیشکی نوێ
6
ئه‌م ژماره‌یه‌ی «تیشکی نوێ» یه‌که‌مین ژماره‌ی ئه‌و گۆڤاره‌یه که له‌دوای مووشه‌كبارانی قه‌اڵی دێموکڕات له‌الیه‌ن کۆماری ئیسالمی‌یه‌وه ده‌رده‌چێ. رۆژی ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨له حاڵێکدا که کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌نێو کۆبوونه‌وه‌ی پلینۆم‌دا بوو ،سکرتاریای حیزب و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی پلینۆم که‌وتنه به‌ر هێرشی مووشه‌کیی سووپای پاسداران و له ئاکامدا چارده که‌س له کادر و پێشمه‌رگه دڵسۆز و به‌وه‌جه‌کانی حیزب که له‌نێو وان‌دا شه‌ش ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزب هه‌بوون و دوو پێشمه‌رگه‌ی حدکا شه‌هید بوون .ژماره‌یه‌کی به‌رچاویش له هاوڕێیانمان بریندار بوون. ئ ـه‌و جینایه‌ته کــه لــه چه‌شنی خ ــۆی‌دا ن ـه‌ک ه ـه‌ر لــه مــێــژووی حیزبی دێموکڕات و بزوتنه‌وه‌ی کورددا به‌ڵکوو له مێژووی بزوتنه‌و ه سیاسییه‌کانی جیهانیشدا که‌موێن ه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین بێ‌وێنه بوو ،ده‌رخه‌ری ترسی رێژیم له بزوتنه‌وه‌ی کوردستان و کاریگه‌ریی حیزبی دێموکڕات له هه‌لومه‌رجی هه‌ستیاری ناوچه له ئێستادا و ویستی ئه‌و رێژیمه بۆ چاوترسێن کردنی هێزه‌کانی نه‌یاری خۆی و نیشان‌دانی توانای تێکده‌رانه‌ی خۆی له ناوچه‌دا بوو .به‌اڵم کۆماری ئیسالمی ئه‌گه‌ر لـه‌ڕووی نیزامییه‌وه توانی ئامانجی هێرشه‌که‌ی بپێکێ ،لــه‌ڕووی سیاسییه‌وه به هیچ کــام له ئامانجه‌کانی نه‌گه‌یشت .ته‌نیا ریسواییه‌کی دیکه‌ی بۆخۆی کڕی و گ ـه‌وره په‌ڵه‌یه‌کی دیکه‌ی به کارنامه‌ی ره‌شی جینایه‌ت و بێ‌پره‌نسیپییه‌کانی خۆیه‌وه زیاد کرد. مــــووشــــه‌کــــبــــارانــــی قــــــه‌اڵی دێــــمــــوکــــڕات دوو واقـــیـــعـــیـــه‌تـــی بــۆ جـــارێـــکـــی دیــــکــــه و بـــاشـــتـــر لــــه هــــــه‌ر جــــارێــــک ســــه‌لــــمــــانــــده‌وه: واقیعیه‌تی یه‌كه‌م ،ماهیه‌تی دڕندانه و ناجوامێران ه و رووی دزێو و قێزه‌ونی کۆماری ئیسالمی بوو .رێژیمێك که سه‌رباری بێزراوی و ته‌ریک که‌وتنه‌وه و گه‌مارۆدرانی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌ڵچوون و ته‌وژمه جه‌ماوه‌ری و ئازادیخوازییه که ل ه نێوخۆی واڵت له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوویه، هێشتا هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی و تێكده‌رییه‌کانی له ناوچه‌دا و ل ه سه‌رکوتی ئازادیخوازان و هێزه‌کانی نه‌یاری خۆی به‌تایبه‌تی له کوردستان سوور و بگره شێلگیرتریشه و هه‌ر جۆره ویستێكی ته‌نانه‌ت ئاشتییانه و مه‌ده‌نیانه‌ی ئاڵوگۆڕ یان النیکه‌م باشکردنی دۆخی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵک ته‌نیا به
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
7
زیندان و شکه‌نجه و ئێعدام و تێرۆر واڵم ده‌داته‌وه .پاشماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و رێژیمه هه‌رچه‌ندێک بێ و زه‌رفیه‌ته رواڵه‌تی و مانۆڕه فڕتوفێاڵوییه‌کانی له‌مه‌ودوای رێژیم بۆ مانه‌وه‌ی خۆی هه‌رچیه‌ک بن ،موشه‌كبارانی قه‌اڵی دێموکڕات ده‌ری خست که کۆماری ئیسالمی ره‌وتی روو له نه‌مانی خۆی ده‌ست پێ کــردوه .له‌و سه‌ره‌ولێژییه‌ی هه‌ڵدێرانیشدا مــادام کارامه‌یی و ئیراده‌ی وه‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمان ه و دلۆڤانیی خه‌ڵکی نیه ،ته‌نانه‌ت حازره په‌نا بۆ شێواز و ئامرازی نائینسانییانه‌تر له ڕابردووش ببا .رێکارگه‌رێک که له کورتماوه‌دا هه‌رچه‌ندێک کاری و کارا بن ،له کۆتایی‌دا هه‌ر ته‌عبیر له دوایین په‌له‌قاژه‌کانی رێژیمێک ده‌که‌ن که زبڵدانی مێژوو چاوه‌ڕوانیه‌تی. واقیعیه‌تی دووه‌م ،ئاستی له‌سه‌رێی خۆڕاگری و توانای هه‌ستانه‌وه و به‌رده‌وامیی حیزبی دێموکڕات له خه‌بات و تێکۆشانه .ته‌الری ئینسانیی حیزبی دێموکڕات زۆر جار له لوتکه‌ی خۆی‌دا زه‌بــری زۆر قورسی وێ که‌وتووه ،به‌اڵم له‌به‌ر ئه‌و ه که رێبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی به ئیمان و وره‌وه رێبازی دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌یان گرتۆته به‌ر و له به‌رامبه‌ر میلله‌تی خۆیان و باره‌گای شه‌هیداندا خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن ،هه‌ر جاره به ئیراد ه و هیممه‌ت و فیداکاریی رێبه‌ران و تێکۆشه‌رانی و به پشتیوانیی خه‌ڵکی کوردستان له‌ژێر باری زه‌بره قورسه‌کاندا هه‌ستاوه‌ته‌وه و به سه‌ری
تیشکی نوێ
8
بڵینده‌وه تاقیکاریی رۆژه هه‌ره سه‌خته‌کانیشی تێپه‌ڕاندووه .ئه‌مجاره‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که زه‌بره‌که زۆر قورس و ده‌توانین بڵێین له چه‌شنی خۆی‌دا هه‌رگیز نه‌دیتراو بوو ،به‌اڵم حیزبی دێموکراتی کوردستان و رێبه‌ران و تێکۆشه‌رانی زۆر جه‌سوورانه و قاره‌مانانه رووب ـه‌ڕووی ئه‌م جینایه‌ته و پاشهاته‌کانی بوونه‌وه و نه‌یانهێشت ئااڵی خه‌باتی هاوڕێیانی شه‌هیدمان له هیچ کام له سه‌نگه‌ره‌کانی خه‌بات و تێکۆشانیاندا بکه‌وێته سه‌ر عه‌رز. له‌وه‌ش زیاتر ،یه‌كگرتوویی هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌اڵت و به‌پیله‌وه هاتنی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی رۆژهه‌اڵت بۆ بانگه‌وازی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری به ئیعتراز له موشه‌کبارانی قه‌اڵ و ئێعدامی چاالکانی نێوخۆ ،هه‌ڵگری ئه‌زموون و په‌یامی هه‌ره گرینگ و به‌نرخ بوو که پێویسته له بارودۆخی هه‌ستیاری ناوچه و ئێران‌دا کۆمه‌ڵگای سیاسیی رۆژهه‌اڵت به هه‌موو به‌ستێن و فره‌چه‌شنیه‌کانیه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕ و پێشهاته‌کانی له‌مه‌ودوا زیاتر ده‌کاری بخا. ته‌نیا درێژه‌دانی سادقانه و یه‌كگرتووانه‌ی رێبازی خه‌باته که گیانی شازد ه شه‌هیده‌که‌ی مووشه‌کبارانی قه‌اڵی دێموکڕات شاد ده‌کا .ئه‌و شه‌هیدانه هه‌ر هه‌موویان به‌نیاز بوون رێبواری هه‌تا سه‌ری ئه‌و رێگایه بن .ئه‌وان یان ئه‌ندامانی دیار و پێگه‌یشتووی رێبه‌ریی حیزب بوون ،یان پێشمه‌رگه‌ی به‌ئه‌زموونی ده‌یان ساڵه ،یان الوی دڵگه‌رم و جێگای هیوا بۆ ئاینده‌ی خه‌بات. له‌ده‌ستدانی هه‌ر کام له‌و سه‌ردار و سه‌ربازانه‌ی رێگای رزگاریی کوردستان خه‌ساره‌تێکی قه‌ره‌بووهه‌ڵنه‌گر بۆ حیزبی دێموکڕات و گه‌لی کورد بوو. له‌نێو ئه‌و شه‌هیدانه‌دا ،دوو تێکۆشه‌ری خه‌باتی چل ساڵه هه‌بوو که هه‌ردووکیان له‌م سااڵنه‌ی دواییدا هه‌م کارگێڕی کۆمیسیۆنی ئامووزش و هه‌م خه‌مخۆری گۆڤاری «تیشكی نوێ» بوون :مامۆستا نه‌سرین حه‌داد ،ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب که وه‌ک جێگری به‌رپرسی کۆمیسیۆنی ئامووزش و -به‌هۆی ئه‌رکه‌کانی تری به‌رپرسی ئه‌م کۆمیسیۆنه - له کرده‌وه‌دا وه‌ك به‌رپرسی ئه‌و کۆمیسیۆنه کاری ده‌کرد و له هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی ئاماده‌کردنی گۆڤاری «تیشکی نوێ«شدا یه‌كجار به‌مشوور بوو .کاک ره‌حمان پیرۆتی ،ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئامووزش که له سه‌ره‌تای ده‌رچوونی گۆڤاری «تیشکی نوێ«وه وه‌ک سه‌رنووسه‌ری
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
9
گۆڤاره‌که و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئـه‌م گۆڤار ه کــاری ده‌کــرد. داستانی ژیان و خه‌باتی هه‌ر کام له‌و دوو خه‌باتگێڕه و ئه‌زموون و باوه‌ڕ و خیسڵه‌ته ئینسانی و شۆڕشگێڕییه‌کانیان سه‌دان الپه‌ڕ ه هه‌ڵده‌گرێ. دار و دیــواری کۆمیسیۆنی ئاموزش و قه‌اڵی دێموکڕات ،فـه‌زای ده‌وره و سیمینار و کۆبوونه‌و ه و رێوڕه‌سمه‌کانی حیزب ،الپه‌ڕه‌کانی گۆڤاری «تیشکی نوێ» ،کۆڕی گه‌رمی هاوڕێیانی دێموکڕات و ئازیزانیان ،سه‌نگه‌ره جۆربه‌جۆره‌کانی خه‌بات و خاکی پــیــرۆزی کوردستان بۆ هه‌میشه له حزووری فیزیکیی ئه‌م دوو تێکۆشه‌ره پشوودرێژ و به‌باوه‌ڕه‌ی رێبازی کوردایه‌تی بێبه‌ش بوون .به‌اڵم یادیان و ناویان هه‌تا سه‌ر به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه و رووحی پاکی ئه‌وان و باقیی شه‌هیدانی موشه‌کبارانی قه‌اڵی دێموکڕات هه‌تا وه‌دیهاتنی ئامانج و ئاواته‌کانیان به‌سه‌ر درێــژه‌ده‌رانــی رێگاکه‌یان‌دا ده‌ڕوانێ و چاوه‌دێرێکی مێهره‌بان به‌اڵم سه‌ختگیریان ده‌بن. له‌گه‌ڵ ناردنی هه‌زاران ساڵ‌و بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی قه‌اڵی دێموکڕات به‌تایبه‌تی دوو به‌رپرس و خه‌مخۆری له‌ده‌ستچووی کۆمیسیۆنی ئامووزش و گۆڤاری «تیشکی نــوێ» ،په‌یمان نــوێ ده‌که‌ینه‌وه که به درێــژه‌دانــی رێگای ئه‌و ئامانجانه‌ی ئه‌وان له‌پێناویدا شه‌هید بوون ،ئه‌مه‌گناسیی خۆمان ل ه به‌رامبه‌ر لوتکه‌ی هه‌ڵوێست و له‌خۆبردوویی‌یان بسه‌لمێنین .ئه‌م ژماره‌یه‌ی «تیشکی نوێ» وتارێکی شه‌هید ره‌حمانی پیرۆتیی تێدایه و ش یه‌كێک له دوایین هه‌ماهه‌نگی بۆ ئاماده‌کردن و ده‌رکردنی ئه‌م ژماره‌یه کار و خزمه‌ته‌كانی ژیانی شه‌هید نه‌سرین حه‌داد بوو .ئه‌م ژماره‌یه دوایین یادگاری به‌جێماوی ئه‌و دوو شه‌هیده‌یه و پێشکه‌ش به یادی‌وانی ده‌كه‌ینه‌وه.
تیشکی نوێ
10
سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەردەمی ترامپ و رووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسالمی
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
11
سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەردەمی ترامپ و رووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسالمی شەهید رەحمان پیرۆتی
سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦چاوەڕواننەکراو و بۆ زۆر کەس جێی سەرسوڕمان بــوو .بەپێی ئامارەکانی ناوەندەکانی توێژینەوە و راپــڕســی دەبــوو رێژەی دەنگەکانی هیالری کلینتۆن و دۆناڵد ترامپ جیاوازێکی زۆریان هەبا و بــەو پێیە بەربژێری دێموکراتەکان ب ــراوەی هەڵبژاردنەکان با .هەر ئــەوەش وایکردبوو کە کلینتۆن بە دڵنیابوون لە سەرکەوتنی خۆی سیاسەت و پالن و بەرنامەکانی حکومەتی داهاتوورابگەیەنێت و تەنانەت پۆستە سەرەکییەکانیش پڕ بکاتەوە .ئەو بابەتە بۆ ترامپ نامۆ بوو .ئەو هێشتا باوەڕی نەدەکرد کە سەرکەوتووی رکەبەرییەکە بێ و بەو پێیە نە ستراتێژی‌یەکی دیاری هەبوو و نە کەسیشی بۆ پۆستێک بەربژێر کردبوو ،جگە لە جێگری ســەرۆک کۆمار کە بە پێی یاسا و نەریت هەر دەبێت لە سەرەتاوە بەربژێر بکرێت .ترامپ و تیمەکەی لــە کەمپەینەکانی هــەڵــبــژاردن زیــاتــر کــاریــان لــەســەر رەتــکــردنــەوەی سیاسەت و بەرنامەکانی کلینتۆن و حکومەتی ئەو کات دەکرد و کەمتر
تیشکی نوێ
12
پالن و بەرنامەیەکی دیاری‌کراویان دەخستەڕوو .بەاڵم بەو حاڵەش، ترامپ له هەڵبژاردنەکان سەرکەوتنی بەدەست‌هێنا و وەک چل و پێنجەمین سەرۆک کۆماری بەهێزترین واڵتی جیهان دەست‌بەکار بوو. واڵتە یەکگرتووەکان بەهێزترین واڵتی جیهانه .تێچووی نیزامی ئەو واڵتە زیاتر لە ٤٠دەرســەدی تێکڕای تێچووی نیزامی هەموو واڵتانی جیهانه و جگە لەوە زیاتر لە ٢٢دەرسەدی بەرهەمی ناپااڵوتەی جیهانی لەو واڵتــە بەرهەم دێــت .ئەمریکا ٢٥دەرســەدی تێچووی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دابین دەکات ،یارمەتی ماڵی ناتۆ دەدات و خاوەنی زیاتر لە ٥٠دەرس ــەدی پشکەکانی کۆمپانیا زەبەالحەکانی جیهانە. بەگوێڕەی بڕگەی ٢ی یاسای بنەڕەتی واڵتە یەکگرتووەکان ،سەرۆک کۆمار بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سێنا و کۆنگرە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و فەرماندەی هەموو هێزە چەکدارەکانە .بەو پێیە روانین و سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا تەواو کاریگەری لەسەر رەوشی نێودەوڵەتی دادەنێت.سەرۆک کۆماری ئەو جارە دیاردەیەکی نوێ لە پێکهاتەی سیاسی ئەمریکا بوو .ئەو خاوەن کەسایەتییەکی سەرەڕۆ، دژه ژن ،خۆبەزلزان ،رەگەزپەرەست ،دەوڵەمەند و زۆر سەرکەوتوو لە بەستێنی ئابووری‌یە .ترامپ بەبێ ئــەوەی کە هیچ پێشینەیەکی لە کاری دەوڵەتی و حکومەتی‌دا هەبووبێ ،بەشداری لە هەڵبژاردن کرد و سەرەڕای دژایەتی لەگەڵ کۆی پێکهاتەی سیاسی ئەمریکا ،سەرکەوتنی بەدەست‌هێنا .ترامپ بەو شێوە کە نیشانی دەدات ،نە گرنگی بە پێکهاتەی سیاسی ئەمریکا دەدات و نــە پرەنسیپە بــاوەکــان رەچ ــاو دەگــرێــت. ئــەوە لە حاڵێک‌دایە کە سیستمی سیاسی ئەمریکا لەسەر بنەمای «کۆنترۆڵ و هاوسەنگی» دامەزراوە .ئەو ئەسلە لەنێوان دامەزراوەکانی دەسەاڵت لە ئاستە جیاوازەکان رێکخراوە؛ لە نێوان هێزە سێ‌یانەکان، لەنێوان حکومەتی فێدراڵ و ویالیەتەکان ،لەنێوان حیزبی دەسەاڵتدار و حیزبی رکەبەر.هەر چەند هەڵبژاردنی بەرپرسانی حکومەت بە پێشنیاری ســەرۆک کۆمار و بڕیاری کۆنگرەیە ،بــەاڵم هەموو بابەتەکان لەژێر چاودێری حیزبی رکەبەر و رای گشتی و مێدیاکان دایە .لەو سیستمە
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
13
بۆرۆکراتیکەدا هەرچەند مەیدانی کــاری ســەرۆک کۆمار لە هەمووان ئاوەاڵترە ،بەاڵم لە زۆر شوێنانیش بەربەستی لە بەردەمە .لە ئێستادا، کۆماری‌خوازەکان بە کــردەوە کۆنگرە ،کۆشکی سپی و دادگــای بااڵی واڵتــە یەکگرتووەکان‌یان لە ژێر دەسەاڵته کە لە مێژووی ئەو واڵتە رێکەوتنێکی کەم وێنەیە .یەکدەستی ئەو سێ دامەزراوە ،ئەو دەسەاڵتە دەداتە ترامپ کە بەبێ کێشەیەکی ئەوتۆ النیکەم تا هەڵبژاردنی کۆنگرە سیاسەتەکانی بەرێتەپێش .هەرچەند ئەوە هەموو شت نییە و سیاسەتەکانی تــرامــپ لــەنــاو کــۆمــاریــخــوازەکــانــیــش نــەیــاری سەرسەختییان هەیە. لە روانگەی ترامپ یەکێک لە هەڕەشە سەرەکییەکانی سەر ئەمریکا، لەبەرچاونەگرتنی بــەرژەوەنــدیــیــە بااڵکانی ئــەو واڵتــە لــە دانوستانە ئابووری ،سیاسی ،نیزامی و ئەمنییەتی واڵتانی دیکەیە .ئەو پێی وایە حکومەتی ئۆباما لە هەڵسوکەوت لەگەڵ واڵتانی دیکە و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بــەرژەوەنــدی ئەمریکای لەبەرچاو نەگرتووە و لــەزۆر شوێنانیش سات‌وسەودای لەسەر کردووە.ئەو رێکەوتننامەکانی ئابووری چەندالیەنە و پەیماننامە هاوبەشە نیزامییەکان بەدژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەزانێت.لە روانینی ترامپ ئەم شێوە سیاسەت‌کردنە بۆتە هۆی دەرچوونی سەرمایە لە واڵت ،الوازبوونی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان و هاتنی بە لێشاوی خەڵکی کۆچبەر کە زەبرێکی قورسیان لە بەرژەوەندییە ئابووری و ئەمنییەتییەکانی واڵتە یەکگرتووەکان داوە .ترامپ پێی وایە، سیاسەتەکانی پێشوو پێگەی ئەمریکایان الواز کردووە و لەبەرامبەردا گوڕ و تینی داوەتە زلهێزە رکەبەرەکانی ئەو واڵتە تا «سواری خۆڕایی» بکەن و م ــەودای خۆیان لەگەڵ واڵتــە یەکگرتووەکان کــەم بکەنەوە. تــرامــپ وەک بانگەشەی بــۆ دەک ــات بــەر لــە هــەر شتێک گرنگی بە ئەمریکا دەدات.هاوپەیمانی واڵتانی رۆژئاوایی بۆ پرسە جیهانییەکان بەو شێوە و مۆدێلی پاش شەڕی جیهانی دووەم ،لە روانگەی ترامپ ئەو مانا و بایەخی جارانی نەماوە و بەو پێیە تاک‌الیەنە کار بۆ چەسپاندنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکــات .ئەمریکای ســەردەمــی ترامپ بۆ بــەرژەوەنــدی واڵتانی دیکه تێچوو نــادات .هەر یەک لە هاوپەیمانانی
تیشکی نوێ
14
رۆژئاوایی و ناوچەیی ئەمریکا دەبێت بۆ پاراستنی خۆیان و هاوکاری نیزامی واڵتە یەکگرتووەکان تێچوو بدەن .لە روانگەی ترامپ ،ئاسایش و ئەمنییەت کەرەستەیەکی زۆر بەنرخە کە ئەمریکا بەرهەمی دێنێت. ئــەو کەرەستەیە تا ئێستا بە نرخێکی کــەم پێشکەشی واڵتــانــی دیکە کراوە و ئەوە بە قازانجی ئەمریکا نییە .ترامپ هەوڵ دەدات لە رێگەی بــەرزکــردنــەوەی بودجەی نیزامی واڵتــەکــەی هــەم گەرەنتی ئاسایشی ئەمریکا بکات و هەم کەرەستە نیزامی‌یە بەرهەمهێنراوەکانی واڵتەکەی بە بەهایەکی بەرز بفرۆشیت و بە بەکارهێنانی هێز و کەڵک‌وەرگرتن لــە هــەمــوو دەرفــەتــەکــان ،ئــەو پەیامە بــە گوێی هــەمــووان دابـــدات کە لەبەرچاونەگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا چ تێچوویەکی قورسی هەیە. تــرامــپ ئــەمــریــکــایــەکــی بــەهــێــزی دەوێــــت تــا بــتــوانــێ بــەرەنــگــاری هــەڕەشــە نیزامی‌یە نەریتییەکان بــێــت ،تێرۆریسم لــەنــاو بــبــات و لە کەشێکی تۆقێنەر و ناجێگیر ،کەرەستە نیزامی‌یە بەرهەمهێنراوەکانی واڵتــەکــەی بــە نرخێکی گ ــران بفرۆشێت .لــەســەر ئــەو بنەمایەیە کە بەڵێنی ئەمنییەتییەکانی بۆ هاوپەیمانانیی لە ناتۆ ،واڵتانی ئورووپای رۆژهەاڵت ،واڵتانی عەرەبی ،کۆریای باشوور و ژاپۆن کەم کردۆتەوە و بە روانینێکی تــەواو ئابووری‌تەوەر هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکات. سیاسەتی ترامپ زیاتر چەقبەستوو لەسەر گوشار و هەڕەشە لە پێگەی پرێستیژی زلهێزترین و بەهێزترین سیستمی جیهانە .ترامپ لە هەر سێ سەرچاوەی گوشاری سیاسی ،گوشاری دیپڵۆماتیک و گوشاری نیزامی کەڵک وەردەگرێت .بەاڵم کێشە ئەوەیە کە سیاسەتەکانی ئەو پێشبینی ناکرێن. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ترامپ بەردەوام روانینەکانی خۆی دەگۆڕێت. رەنگه هۆکاری سەرەکی ئەو گۆڕانکارییانەش ئەوە بێ کە ئەو تا ئێستاش ئاگاداری ئاڵۆزی پرسە سیاسییەکانی دەرەوەی واڵتە یەکگرتووەکان نییە. سیاسەتی دەرەوەی هەر واڵتێک بریتییە لە دەست‌پێڕاگەیشتن بەو ئامانجانەی کە لە بەرژەوەندی واڵت دان .ئامانج و بەرژەوندییەکانی هەو واڵتێک لە رەوتــی بڕیاردان بەگوێڕەی بایەخەکان و باوەڕەکان و تێگەیشتنی بڕیاربەدەستان لە چۆنیەتی دابین‌کردنیان و کەرەستە
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
15
و ئیمکانی ئەنجام‌دانیان دیــاری دەکرێن .بڕیاربەدەست لەو ئەسلەدا، بــوونــەوەرێــکــی عەقاڵنی و حیساب‌زانهکە لــە رێــگــای کــۆکــردنــەوەی زانیاری ،لێکدانەوەی ئامانجەکان ،دیاری‌کردنی کەرەستەکان ،تێچوو و دەستکەوتەکان و لەبەرچاوگرتنی هەموو بژاردەکان ،باشترین بژاردە هەڵدەبژێرێت و هــەوڵ دەدات زۆرتــریــن دەستکەوت مسۆگەر بکات. بە شێوەیەکی گشتی هێڵە سەرەکییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە چوار تەوەری سەرەکیدا رێکخراون :خۆشبژێوی نەتەوەیی ،دابین‌کردنی ئاسایش و ئەمنییەت ،پاراستنی بەرژەوەندییەکان ،و پەرەپێدانی هێز و کارتێکەری واڵتە یەکگرتووەکان .ئەم چەند تــەوەرە رێ‌نیشاندەری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکان کە بە میرات بۆ حکومەتی ترامپیش بەجێ- ماونتا بۆبەرەوپێش‌بردنی واڵتە یەکگرتووەکان ،و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان و هەڕەشەکانی ســەر ئــەو واڵتــە کەڵکیان لێوەربگرێت. ترامپ بۆ مسۆگرکردنی ئەو ئامانجانە متمانەی بە تیمێک لە کەسانی پسپۆڕ کــردووە وەک مایک پێنس ،جێگری سەرۆک کۆمار ،وەزیرانی دەرەوە ،راوێــژکــارانــی ئاسایشی نــەتــەوەیــی ،و وەزی ــری خەزێنە کە بەڕای زۆرێک لە لێکۆڵەران زۆربەیان تووندڕەوترین کەسایەتییەکانن و زیاتر باوەڕیان بە رێگاچارەی نیزامی و گوشاری ئابووری هەیە .ئەم کەسایەتییانە بە بەراورد بە سەردەمی ئۆباما ،کەسانی ئیدیۆلۆژیکن ،بۆ زۆربەی پرسەکان حەتمەن چاوێکیان لە بەکارهێنانی هێزی نیزامی‌یە، لەگەڵ روسیه رێکەوتن و وتووێژ پێشنیار دەکەن ،هەوڵی چارەسەری کێشە لەمێژیینەکانی وەک شەڕی کۆریا و پرسی فەلەستین-ئیسرائیل دەدەن، رووبەڕووبوونەوەی ئابووری لەگەڵ چین بە شیاو دەزانن ،پشتگیری واڵتانی کەنداو دەکەن و لە بەرپەرچدانەوەی کۆماری ئیسالمی کۆکن. سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی تــرامــپ ،بە پێچەوانەی پێشتر ،بە گــوتــار و ک ـــردەوە ،واڵتــە یەکگرتووەکان بەڵێندەر بــە پشتگیری له پەرەپێدانی دێموکراسی و مافی مــرۆڤ نازانێت ،بەرامبەر ئاسایشی جیهان ،بــرەودانــی ئاشتی ،هاوبەشی سیاسی لەگەڵ یەکێتی ئوروپا، گــۆڕانــی کــەش و ه ــەوا و بابەتەکانی دیــکــه تــا ئــەوکــاتــەی مەترسی
تیشکی نوێ
16
ئەوتۆیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی واڵتەکەی نەبێت ،بێ هەڵوێستە و لەبڕی ئەمانە کار بۆ خۆشبژێوی ئابووری خەڵکی ئەمریکا و پەرەی کارتێکەری سیاسی واشێنگتۆن دەکــات .بەو پێیە بێ ترامپ هەوڵدەدا کێشە لەمێژینەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەستێوەردان و گــوشــاری سیاسی و ئــابــووری چــارەســەر بکات و لــەو رێگەیەوە لەمپەرەکانی بەردەم دابین‌کردنی بەرژەوەندییەکانی واڵتەکەی هەڵبگرێت. ئەو شێوە سیاسەت‌کردنە ،هەم سیاسەتی ئاشتی و وتووێژ و دیپڵۆماسی ئۆبامای وەپشت‌سەرناوە و هــەم لە دەستێوەردانە راستەوخۆکانی سەردەمی بووش دوور کەوتۆتەوە .ئەمریکای سەردەمی ترامپ تێدەکۆشێ بە هەڕەشە و هەڵوێست‌گرتن لە پێگەی بەهێزترین واڵتی جیهان و بەبێ تێچوویەکی ئەوتۆ ،ئامانجەکانی خۆی بەرێتەپێش و دەسەاڵتدارێتیو زلهێزی ئەمریکا پێشانی جیهان بدات و ویستەکانی خۆی بسەپێنێت. یەکێک لــە دیــارتــریــن پرەنسیپەکانی سیاسەتی دەرەوەی ترامپ، هەڵوێست‌گرتن و کــردوەی تاک‌الیەنەیە .ئەمریکای سەردەمی ترامپ، بەپێچەوانەی رەوتی نەریتی سیاسەتی دەرەوەی ئەو واڵتە ،النیکەم لە دوای شەڕی سارد ،چی‌تر بــەدوای شەریک و هاوبەش بۆ کــردەوە و هەنگاوی چەندالیەنە نییە .ترامپ لە رێگەی کورتە پەیامەکانی لە توییتەر، بڕیاری چارەنووسساز دەدات و چاوەڕێی ئەوەیە واڵتانی دیکهگوێڕایەڵی بــڕیــارەکــانــی بــن.تــاقــیــکــردنــەوەی گــەورەتــریــن بۆمبی دروســتــکــراوی دەستی مــرۆڤ لە ئەفغانستان بــەدژی هێزەکانی تاڵبان ،دەرکــەوتــن لە پرۆتۆکۆلی پاریس بۆ پێش‌گرتن لە دیــاردەی گەرم بوونی زەوی، راگواستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تێل ئاڤیڤ بۆ قودس ،بۆردومانی ئاسمانی سوریە ،و کشانەوە لە رێکەوتننامەی ناو‌کی لەگەڵ کۆماری ئیسالمی ،دەکرێ چەند نمونەی سەرەکی ئەو شێوە سیاسەت‌کردنە بن.
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
17
رووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسالمی له‌الیه‌ن ئه‌مریکاوه سیاسەتی حکومەتی ئۆباما ،پێکهاتن لەگەڵ کۆماری ئیسالمی بوو. ئۆباما بە گۆڕینەوەی پەیامی نهێنی ،راگرتنی هاوسەنگی نێوان واڵتانی عــەرەبــی سوننی و کــۆمــاری ئیسالمی ،ئــاســانــکــاری‌کــردن لــە شــارە جیاوازەکانی واڵتە یەکگرتووەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ،پێدانی چەند میلیارد دۆالر لە سەرمایە بلۆک‌کراوەکەی خەڵکی ئێران بە کۆماری ئیسالمی ،و گوێ‌نەدان بە هاواری ناڕەزایەتی خەڵکی وەزاڵــەهــاتــوو لە دەسەاڵتدارێتی دیکتاتۆڕی لەشوێن پێکهاتن لەگەڵ کۆماری ئیسالمی بوو .هەر لەو سااڵنەدا ئەمریکابە سەپاندنی گەمارۆی قورسی تاک‌الیەنە و چەندالیەنە بەسەر کۆماری ئیسالمی‌دا ،رژێمی تارانی ناچار به وتووێژ کرد کەلە کۆتایی‌دا بە رێکەوتننامەی ناو‌کی گەیشت .ترامپ ئەو رێکەوتننامەی هەر لە سەرەتاوە رەت‌کــردەوە و لە کۆتاییش‌دا بڕیاری دا بەجێی‌بهێڵێت .ترامپ کۆماری ئیسالمی نە لە ئاستی «دوژمنی ئەمریکا» بەڵکوو وەک دەوڵەتێکی سەرکێش و یاغی پێناسە دەکات کە پاڵپشتی سەرەکی تیرۆریسمە و لەشوێن ناسەقامگیری ناوچە و زەبرلێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانێتی. هەر چەند ئێران تاکە کێشە و پرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا نییە ،ب ــەاڵم سەرنجی ســەرەکــی تیمی سیاسەتی دەرەوەی ترامپ لەسەر ئێرانه .ئەمە دەکــرێ چەند هۆکاری سەرەکی لە پشت بێت: یــــەکــــەم :بـــــاوکـــــردنـــــەوەی ئ ــی ــس ــام ــخ ــوازی و هـــــەوڵـــــدان بــۆ فراوان‌کردنیکەوانەی شیعە ،لەرێگەی تاقم و گروپی چەکدار و کردوەی تیرۆریستی کە هەم هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچە و جیهان دەکــات و هــەم لــەبــەرامــبــەردا ئیسالمخوازی نەریتی سوننی‌ش دەوروژێــنــێ. دووەم :پرۆگرامی موشەکی و ناو‌کی کۆماری ئیسالمی .هەوڵەکانی سپای پــاســداران بۆ مەودادرێژترکردنی موشەکەکان هاوپێچ لەگەڵ هەڕەشەی لەناوبردنی ئیسرائیل ،بۆ ئەمریکا و ئوروپا جێی مەترسییە. ســێــیــەم :بــرەودانــی نــفــوزی نــیــزامــی لــە رۆژهــەاڵتــی نــاوەڕاســت لە
تیشکی نوێ
18
یــەمــەن و عــێــراق و ســوریــە لــە ئاسیا تــا واڵتــانــی بــاکــووری ئەفریقا و شــێــوانــدنــی واڵتــانــی کــەنــداوی فـــارس و ئەفغانستان .بــرەودانــی نفوز و سیاسەتی دەســتــێــوەردانــی لە کــاروبــاری واڵتــانــی دیکه هەم ئیسرائیل و هەم واڵتانی عەرەبی نیگەران کردووە بەشێوەیەک کە بۆ بەرەنگاری لەگەڵ کۆماری ئیسالمی هــاوکــاری چــڕی یەکتر دەکــەن. پێناچێ ترامپ ناسینێکی ت ــەواوی لەسەر سیاسەت ،هەڵوێست و هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسالمی هەبێت بەاڵم زۆربــەی کاربەدەستانی سیاسەتی دەرەوەی ترامپ ،پێشینەی کارکردن لەو واڵتانەیان هەیە کە کــۆمــاری ئیسالمی بە شێوەیەک لە شێوەکان تێیاندا کاریگەرە؛ وەک سوریە ،عێراق و ئەفغانستان .مایک پۆمپیۆ ،دووەمین وەزیری دەرەوەی ترامپ ،و ژێنراڵ مەتیس ،وەزیری بەرگری ،و جان بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ،سیستمی کۆماری ئیسالمی بە وردی دەناسن .ئەوانە لەو کەسانەن کە بەدرێژایی تەمەن لە نزیکەوە لەگەڵ سیستم و سیاسەتی کۆماری ئیسالمی ئاشنا بوونە و لەسەر سپا ،سپای قودس و هەوڵە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسالمی زانیاری وردیان هەیەو پێیان وایە که هەڵە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆتە هۆی ئەوە کە کۆماری ئیسالمی لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست پەلوپۆ بهاوێت و لە عێراق و ئەفغانستان کاریگەری هەبێت ،سەرەڕای ئەوە کە ئەمریکا بە سەدان میلیارد دۆالری تێدا خەرج کردوون .پۆمپیۆ و مەتیس لە عێراق و ئەفغانستان بوونە و روانین‌یان بۆ کۆماری ئیسالمی واقعی و هەڵوێستیان نەرێنی‌یە.ئەوان لە رێکەوتننامەی ناو‌کی ناڕازی بوون و لەگەڵ تاقیکاری موشەکی سپا ،تیرۆریسمی نێودەوڵەتی ئاڕاستەکراو ،سیاسەتی تێکدەرانە، دەستێوەردان لە کاروباری واڵتانی دیکه و هەڕەشەی کۆماری ئیسالمی لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناوچە کێشەیان هەیە. بە درێژایی سەرۆکایەتی ترامپ ،کۆماری ئیسالمی بــەردەوام لەژێر گوشاری واڵتە یەکگرتووەکان‌دا بووە .هەر دوابەدوای هاتنەسەرکاری ترامپ و هەڕەشەی ناوبراو بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەی ناو‌کی، گرنگ‌ترین دەستکەوتی دیپلۆماتیکی کــۆمــاری ئیسالمی ،بــەکــردەوە
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
19
لــە نــــاوەڕۆک بــەتــاڵ ب ــوو .لــە قۆناغی یــەکــەم ،واڵت ــە یەکگرتووەکان وشــیــاری بە بەرهەمهێنەرانی بیانی و کۆمپانیا زەبــەالحــەکــان دا کە لــە ئــەگــەری وەگەڕخستنی سەرمایەکانیان لــە ئــێــران رەنــگــه لەگەڵ گەمارۆکانی وەزارەتـــی خەزێنەی ئەمریکا رووبـــەڕوو ببنەوە .هەر ئەو هەڕەشە کاریگەرییەکی تــەواوی لەسەر شڵەژاندنەوەی ئابووری ئێران کــرد .تــرامــپ ،پابەندی بە رێکەوتننامەی نــاوکــی ،مــەرجــدار بە بەرتەسک‌کردنەوەی تاقیکاری موشەکی دوورهاوێژی سپای پاسداران، کشاندنەوەی هێزەکانی لە سوریە ،و پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی لە ناوچە و بەتایبەتی لە واڵتانی عەرەبی وەک عێراق و یەمەن کرا. لە قۆناغی دووەم ،واڵتە یەکگرتووەکان لە رێکەوتننامەی ناو‌کی کشایەوە و رایگەیاند کە قوورسترین گەمارۆ ئابوورییەکانی مێژوو بەسەر ئێران‌دا دەسەپێنێت و بە هاوکاری هاوپەیمانانیی لە ناوچە لەبەرامبەر سەرەڕۆییەکانی کۆماری ئیسالمی‌دا دەوەستێتەوە .هاوکات واڵتە یەکگرتووەکان هەڕەشەی لە هەموو هاوبەشە تیجاری و وەبەرهێنەرە بیانییەکان کرد کە لە ئەگەری بەردەوام‌بوون لە مامەڵەی بازرگانی لەو واڵتە ،لە گەمارۆ ئابووری و گوشارە سیاسییەکانی ئەمریکا بێ بەری نابن.لە واشنگتۆن روانینی زاڵ ئەوەیە کە بە زیادکردنی گوشارەکانی سەر رژێمی کۆماری ئیسالمی و راگواستنی بەشێک لەو گوشارە بۆ سەر کۆمەاڵنی خەڵکی ئێران، ئامانجەکانی ئەمریکا زووتر مسۆگەر دەبن .ئەمریکا بەردەوام ئەو پەیامە دەنێرێت کە ئەگەر خەڵکی ئێران لەژێر گوشار دان و کێشەکانیان لەحاڵی برەوسەندنن ،ئەوە لە راستی‌دا تاوانەکەی بە ملی خودی خەڵکی ئێرانه کە لە بەرامبەر سەرەرۆییەکانی رژێم بێدەنگ یان هەڵوێستی ئەوتۆیان نییە. بەردەوامی پرۆژەی چەکی ناو‌کی ،تاقیکاری موشەکی ،هەناردەکردنی چەک بۆ یەمەن و سوریه و تێک‌گیرانی نیزامی بەرتەسک لە کەنداوی فارس بەستێنی هەڵوێستی تووندی ترامپ بەدژی کۆماری ئیسالمین .ترامپ بەپێچەوانەی ئۆباما ،زوو هەڵوێست دەگرێت و دەستبەجێ بڕیار دەدات، هەر ئەوە ئیحتمالی کردوەی لەناکاو زیاد دەکات .بەهێزترین سیناریۆ ئەوەیە کە ترامپ بۆ نیشان‌دانی هێز و توانای نیزامی واڵتەکەی بە کۆماری ئیسالمی،
تیشکی نوێ
20
هەڕەشەکانی بەرپرسانی سوپای پاسداران بۆ داخستنی «گەروی هۆرمز»، یان هەناردەکردنی چەک و کەرەستەی نیزامی بە یەمەن و رووداوی هاوشێوەی ئەوە بقۆزێتەوە بۆ ئەنجام‌دانی هێرشێکی نیزامی بەرتەسک. لە ئاستی ناوچەیی ،ئیسرائیل و عەرەبستانی سعودی هانی ترامپ دەدەن تا بەرامبەر بە تاقیکاری موشەکی کۆماری ئیسالمی هەڵوێستی تووندتر بگرێت و تەنانەت رەنــگــه کــار لــەســەر ئــەوە بکەن بڕیاری هێرشی نیزامی بەرتەسک بەدژی کۆماری ئیسالمی بدات .عەرەبستان هەر زوو پێشوازی لە بڕیاری ترامپ بۆ بەجێهێشتنی رێکەوتننامەی نــاوکــی و گــەڕانــدنــەوەی گەمارۆکانی ســەر کــۆمــاری ئیسالمی کــرد. گرژتربوونی پەیوەندی نێوان ئێران وعەرەبستان رەنگه بەرهەمی ئەو روانینەی ریــاز بێ بۆ کەڵک‌وەرگرتن لە ترامپ بۆ گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆ ناوەندی بڕیارە سیاسییەکانی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست و لەو رێگەیەوە بەرپەرچدانەوەی کۆماری ئیسالمی و هــەروەهــا رکەبەرە ناوچەییەکانی وەک قەتەر .لە قەیرانی قەتەر ،پشتیوانی ئەمریکا لە عەرەبستان ،ئاڵۆزی نێوان دوو واڵتی کردە پرسێکی ناوچەیی و تەنانەت پەیوەندی ئەمریکا و تورکیە و عەرەبستانیشی خستە مەترسییەوە. پەیوەندییەکانی عەرەبستانی سعودی و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە کاتی رێکەوتننامەی ناو‌کی و پێشنیاری ئۆباما بەو واڵتــە بۆ دابــەش‌کــردنــی دەســەاڵتــی ناوچە لەگەڵ کــۆمــاری ئیسالمی، ســارد و سڕی تێکەوتبوو .بــەاڵم سیاسەتی ترامپ و هەوڵەکانی ئەو بۆ بەشداری پێ‌کردنی هاوپەیمانانی ئەمریکا لە تێچووەکانی بەرگری دەرەک ــی ئــەو واڵتــە ،و پێشوازی عەرەبستان لــەو سیاسەتە ئاستی پەیوەندییەکانی ئــەو دوو واڵتــەی بــەرز کــردۆتــەوە .لە الیەکی دیکە، لــەدوای هاتنەسەرکاری دۆناڵد ترامپ ،هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە نیزامی‌یەکانی ئێران لە سووریە زۆر زیاتر بوونە .بۆ زۆر کەس ئــەوە بە مانای کوتانی تەپڵی شەڕ بــەدژی کۆماری ئیسالمی ئێرانە. ئاستەنگی هەرە دیار لەبەردەم شەڕی نیزامی بەدژی کۆماری ئیسالمی ،پەیوەندی ئێران و روسیەیە .روسیە لە ئێستادا گەورەترین هاوبەشی
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
21
سیاسی ،بازرگانی و نیزامی ئێران لە ناوچەیە .هەرچەند روسیە پێشتر لەو بابەتانەی کە بە قازانجی خۆی بینیون ،لە ئێران دوور و لە ئەمریکا نزیک کەوتۆتەوە ،و ئەگەری زۆرە لە داهاتوش بەو شێوە هەڵوێست بگرێت؛ بەاڵم لە ستراتێژی درێژماوەی روسیە ،گۆڕانی رژێم لە ئێران بە شێوەیەک کە ئاسایشی ئەو ناوچە ئەمنەی کە ئێران لە باشووری روسیە دروستی کردووە ،بکەویتە مەترسی ،بەدژی بەرژەوەندییەکانی ئەو واڵتە دێتە ئەژمار و هەر شێوە هەوڵێک بۆ گۆڕانی رژێم لە تاران دەبی گارانتی ئەوە بکات کە ئەو ناوچە ناکەویتە دەست ئەمریکا و مەترسی بۆ روسیه دروست ناکات. لە راستی‌دا سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پێوەندی بە کۆماری ئیسالمی ،لەشوێن بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئێران لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست و زۆر بەتایبەتی‌ترلە سوریەیە ،جگە لەوە بەڵێندەرە تا هەموو رێگاکانی دەست‌پێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناو‌کی بگرێت .ئامانج‌گەلێکی وەک فەلەج‌کردنی ئابووری ئێران ،رێگەگرتن لە هەناردەکردنی نزیک بە تەواوی نەوتی ئێران و گوشارخستنەسەر هەموو کاناڵە بازرگانییەکانە ناڕەزایەتی بێ‌دەرەتانەکانی سەر شەقامەکان لە ناوخۆی ئێران بەهێزتر بێ و بەو پێیە کۆماری ئیسالمی قایل به وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا بێ و رازی بە کەم‌کردنەوە و دەرخستنی هێزەکانی لە سوریە لە هەنگاوی یــەکــەم و دواتــریــش دەست‌هەڵگرتن لــە دەســتــێــوەردان لــە کــاروبــاری واڵتانی دیکەی وەک یەمەن و عێراق و لوبنان بێت .ئەم سیاسەتە، لەشوێن رەکێش‌کردنی ئێران بۆ سەر میزی وتووێژ و وادارکــردنــی بــە قــبــووڵــکــردنــی رێــکــەوتــنــنــامــەیــەکــی نــوێ‌یــە ،ن ــەک گــۆڕیــنــی رژێ ــم. شەڕی نیزامی بەرباڵو بۆ گۆڕینی رژێمی کۆماری ئیسالمی پێناچێ بە هیچ شێوەیەک لە بەرنامەی حکومەتی ترامپ دابێت.دەستەواژەی «گۆڕینی رژێم» لە گوتاری سیاسەتی دەرەوەی واڵتە یەکگرتووەکان بە سەرنجدان بە چارەنووسی دوو واڵتی عێراق و ئەفغانستان بۆ واڵتێکی دیکه زۆری باس لێوە ناکرێ؛ هەر چەند دەستەواژەکە ناکڕی هەر بە مانای هێرشی نیزامی مانا بکرێتەوە بەڵکوو زۆر شێوە و مکانیزمی جیاوازی هەیە .بەو پێیە هێرشی نیزامی بۆ گۆڕینی رژێمی کۆماری ئیسالمی‌یان
تیشکی نوێ
22
لە پالن و بەرنامە دا نییە ،هەرچەند بە ئەگەری زۆر پێشوازی لە گۆڕانی رژێــم دەکــەن .لەبڕی گۆڕینی رژێــم ،واڵتــە یەکگرتووەکان بــەردەوام باس لە گۆڕینی هەڵسوکەوتی تاران ،یان «تێپەڕینیئاشتییانە» دەکات. سیاسەتی تێپەڕینی ئاشتییانە ،سێرەی لە دوو ئامانجی سەرەکی گرتووە: یەکەم :گەمارۆی سپای پاسداران و بەتایبەت سپای قودس کە هەم دەستێوەردانی نیزامی لە کاروباری واڵتانی دیکە دەکات و هەم بەردەوام کار بۆ برەودانی توانای موشەکی خۆی دەکات و واڵتە یەکگرتووەکان لەگەڵ هەردووکیان کێشەی گەورەی هەیە؛ بەو پێیە بێ گەمارۆخستنەسەر سپا و کۆمپانییەکانی سەر بە ئەو کاریگەری ئەرێنی‌یان دەبێت؛ چونکه هەموەبەرهێنەرانی بیانی لە وەبەرهێنان لە ئێران پاشگەز دەکەنەوە و هەم دەستی کۆمپانییەکانی مافیای بازرگانی سپا لە دەستوێڕاگەیشتن بە بازاڕە ماڵی و پیشەسازییەکانی جیهان کورت دەکات یان النیکەم پڕتێچووی دەکا. دووەم :پشتگیری لە هێزە سیاسییەکانی ناوخۆی ئێران کە لەشوێن گۆڕینی رژێمن .ئەو بانگەشە هێشتا کــاری بۆ نەکراوە و لە قۆناغی زۆر سەرەتایی دایە.رەنگه لەمپەری سەرەکی ئەمریکا ئــەوە بێ کە هێزەکانی دژبـــەری کــۆمــاری ئیسالمی رێکخستنی دیــاریــان نییە و خاوەن ستراتێژی‌یەکی هاوبەش بۆ پاش کۆماری ئیسالمی نین .بەشێک کار بۆ رووخانی رژێــم دەکــەن .رێکخراوی موجاهدینی خەڵق ،هێزە کوردییەکان و الیەنگرانی حکومەتی پێشوو دیارترین ئەکتەرەکانی ئەو بەرەن .بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی ناوخۆی ئێرانیش لەشوێن ریــفــۆڕم و چاکسازین بۆ نمونە ریفۆڕمخوازانی ســەر بە محەممەد خاتەمی.بەشێکیش پــەراوێــزخــراون و لەشوێن خــۆ رێکخستنەوەن و ب ـێ‌دەنــگــن .ئــەو هێزانه هێچ بــڕوایــەکــیــان بــه گۆرینی رژێ ــم نییە. کەواتە پڕۆژەی گۆڕینی رژێمی کۆماری ئیسالمی بەتایبەت لە رێگای هێرشی نیزامی و رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی ئەمریکا و ئێران شتێکی دوور لە چاوەڕوانییە.تەنانەت لەو شەرت و مەرجانەی کە لە زمانی پۆمپیۆ بۆ وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسالمی دیاری‌کران بە هیچ شێوەیەک نە باس لە پرسەکانی پیوەندیدار بە مافی مــرۆڤ و مافی
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 23 ١٣٩٧
نەتەوەکان و ئازادییە بنەڕەتییەکان لەناو چوارچێوەی ئێران کراوە و نە ئەسلەن گرنگی بە ناڕەزایەتییەکانی سەر شەقام و داهاتووی ئێران دراوە .پۆمپیۆ دوازدە خاڵی دیاری کــردووە کە ناوەڕۆکی هەر هــەمــوویــان پــرس و کێشەکانی دەرەوەی ســنــوورەکــانــی ئێرانن کە بەرهەمی دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسالمین و بەرژەوەندییەکانی واڵتە یەکگرتووەکان‌یان خستۆتە مەترسییەوە .ئەو خااڵنە بریتین لە: • کۆماری ئیسالمی دەبێت رێکخراوی نێودەوڵەتی وزەی ناو‌کی لە هەموو رەهەندەکانی پرۆگرامی ناو‌کی پێشووی خۆی ئاگادار بکاتەوە. • پــێــویــســتــە ئـــیـــزن بــــە چــــاودێــــرانــــی نــــێــــودەوڵــــەتــــی بــــدات تــــا بـــەبـــێ بـــەربـــەســـت ســـــەردانـــــی هــــەمــــوو ش ــوێ ــن ــەک ــان ب ــک ــەن. • دەبـــــــێـــــــت پــــیــــتــــانــــدنــــی ئـــــــۆرانـــــــیـــــــۆم رابــــــگــــــرێــــــت و لـــــەشـــــوێـــــن بــــەرهــــەمــــهــــێــــنــــانــــی پـــــلـــــۆتـــــۆنـــــیـــــۆم نــــەبــــێــــت. • بــــــــرەودان و ت ــاق ــی ــک ــاری مـــوشـــەکـــی ،ب ــەت ــای ــب ــەت ئـــەوانـــەی تـــــوانـــــای ه ــەڵ ــگ ــرت ــن ــی چـــەکـــی نــــاوکــــی‌یــــان هــــەیــــە ،رابـــگـــرێـــت. • تـــێـــکـــڕای ئـــــەو زیـــنـــدانـــی‌یـــە ئ ــەم ــری ــک ــای ــی ــان ــه و هــــەروەهــــا شــارومــەنــدانــی واڵت ــان ــی هــاوپــەیــمــانــی ئــەمــریــکــا ،کــە بــە بــیــانــووی دروســـتـــکـــراو و هــەڵــبــەســتــراو لـــە بــەنــدیــخــانــەن ،ئـــــازاد بــکــرێــن. • پــێــویــســتــە کــــۆمــــاری ئــیــســامــی پــشــتــگــیــریــیــەکــانــی خــــۆی لە گ ــروپ ــە تــیــرۆریــســتــیــیــەکــانــی وەک حــیــزبــولــای لــوبــنــان ،حــەمــاس و گ ــروپ ــی فــەلــەســتــیــنــی جــیــهــادی ئــیــســامــی کــۆتــایــی پێ‌بهێنێت. • کۆماری ئیسالمی پێویستە رێز لە سەروەری عێراق بگرێت و ئیزنی داماڵینی چەک لە گروپە چەکدارە شیعەکان بدات و جارێکی دیکە چەکداریان نەکاتەوە. • پشتگیری لــە میلیشیاکانی حــوســی نــەکــات و یــارمــەتــیــدەری گ ــەی ــش ــت ــن بــــە رێــــگــــاچــــارەیــــەکــــی ســـیـــاســـی لــــە یــــەمــــەن بــێــت. • هەموو هێزەکانی گوێڕایەلی کۆماری ئیسالمی دەبێت سوریە بەجێبهێڵن. • کـــــۆمـــــاری ئ ــی ــس ــام ــی دەبــــێــــت پــشــتــگــیــری لــــە تـــاڵـــبـــان و گ ــروپ ــە تــیــرۆریــســتــیــیــەکــانــی دیــکــه ل ــە ئــەفــغــانــســتــان و نـــاوچـــە ،و حــەشــاردنــەوەی رێــبــەرانــی پــلــەبــااڵی ئەلقاعیدە کــۆتــایــی پێ‌بهێنێت.
تیشکی نوێ
24
• ســـــپـــــای قــــــــــودس دەبــــــێــــــت دەســــــــــت لــــــە کــــــــــــردەوەی تــــیــــرۆریــــســــتــــی لـــــە ســــــەرتــــــاســــــەری جــــیــــهــــان هـــەڵـــبـــگـــرێـــت. • کۆماری ئیسالمی چی‌تر هەڕەشە لە واڵتانی دراوسێی نەکات کە زۆربەیان هاوپەیمانی نزیکی ئەمریکان؛ لەوانە بانگەشەی لەناوبردنی ئیسراییل ،هەڕەشەی موشەکی لە عەرەبستانی سعودی و میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی .هەروەها نابێت بەربەست لەبەردەم کەشتیرانی لە ئاوە ئازادەکان دروست بکات و هێرشی ئەلیکترۆنی تێکدەرانە نەکات. هاوپێچ لەگەڵ ئەو مەرجانە ،پۆمپیۆ رایگەیاند کە ئەگەر کۆماری ئیسالمی پێداچوونەوە بە هەڵسوکەوتی خۆی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران بکات ،ئــەوا واشێنگتن ئامادەیە پەیوەندی دیپڵۆماتیکی خۆی لەگەڵ تاران دەست‌پێ‌بکاتەوە ،بەدڵنیاییەوە نە واڵتە یەکگرتووەکان و نە هیچ واڵت و الیەنێکی دیکه هەر بیریش لەوە ناکاتەوە کە کۆماری ئیسالمی لە کەشێکی ئاسایی ئەو مەرجانە جێبەجێ بکات و رازی بە وتووێژی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بێت .هۆکارەکەشی زۆر روونە؛ ئەگەر کۆماری ئیسالمی بەو مەرجانە رازی بێت ئەوە لە ناوەڕۆک بەتاڵ دەبێت و ماهییەتی وجــودی خۆی لەدەست دەدات .کۆماری ئیسالمی حکومەتێکە لەسەر ئاژاوەنانەوە بنیات‌نراوە و لەراستیدا شتێک بەدەر لە هەڕەشە لە واڵتانی دراوسێ ،تیرۆریسمی ئاڕاستەکراو ،تەرخان‌کردنی سامانی واڵت بۆ چەکی ناو‌کی و تاقیکاری موشەکی و راسپاردنی تاقم و گروپی چەکدار بۆ دەستێوەردان لە کــاروبــاری واڵتانی دیکە نییە .کەواتە رێگاچارەیەکی ناوەندی لەنێوان خاڵە دیاری‌کراوەکانی ئەمریکا و چاوەڕوانییەکانی کــۆمــاری ئیسالمی رەنگه ویستی هەر دووالیەن بێت ،ئەگەر بارودۆخی گرژی نێوانیان لە کۆنترۆڵ نەچێتەدەر. بە سەرنجدان بەو بابەتە پێدەچێ لە کۆتایی‌دا سیاسەتی دەرەوەی ترامپ ی لەنێوان ئەو دوو بژاردە خول بخواتەوە: لەبەرامبەر کۆماری ئیسالم یەکەم :گەمارۆکانی سەر ئێران زیاتر دەکات و وەفدێکی دیپلۆماتیکیش رەوانەی ئوروپا و روسیە و چین دەکات تا ئەو واڵتانە بۆ رێزگرتن لە گەمارۆکان قایل بکەن؛ تا لە کۆتایی‌دا کۆماری ئیسالمی رەکێشی سەر میزی وتووێژ بکات.
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
25
دووەم :رەنگه پێشنیاری هەڵپەساردنی گەمارۆکان بدات بە تاران ،بەاڵم نەک وەک سەردەمی ئۆباما لە سەرەتای وتووێژەکان ،بەڵکوو لەبڕی دەسکەوتێکی گرنگ کەرەنگه کشاندنەوەی هێزەکانی کۆماری ئیسالمی لە سوریە یان بەرتەسک‌کردنەوەی تاقیکاری موشەکی پڕ لە هەڕەشەی بێت.
کۆماری ئیسالمی لە بەرامبەر ئەمریکا عەلی خامنەیی ،رێبەری کۆماری ئیسالمی ،یەکێک لە سەرسەخت‌ترین دژبەرانی ئەمریکا لە نێوان سیما سیاسییەکانی ئێرانە .خامنەیی کە خۆی بە شۆڕشگێر دەزانێت نەک دیپڵۆمات ،زۆر جار ئەو بابەتەی بە گوێی هەمووان داداوەتــەوە کە بەرامبەر هەوڵەکانی ئەمریکا رەشبینه و و بە دوژمنی کۆماری ئیسالمی دەزانێت.ئەو لە دوایین لێدوانی‌دا بە چەندپات کردنەوەی بانگەشەکانی چوار دەیە تەمەنی کۆماری ئیسالمی، بە ئاماژه بە کێشەکانی کۆماری ئیسالمی و ئەمریکا ،راشکاوانە هەر دوو رێگاچارەی ناسراوی وتووێژ و شەڕی رەت کردەوە و رایگەیاند «نــه شــەڕ دەکــەیــن و نــە وتــووێــژ» .لــە روانــگــەی خامنەیی ،ترامپ بەنیازی شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسالمی نییە و تەنیا بە کوتانی تەپڵی شەڕ ،لەالیەک هانی خەڵکی نــاڕازی لە ناوخۆی ئێران و ئۆپۆزیسیۆن و دژبــەرانــی حکومەت لە دەرەوەی واڵت دەدات تا هەوڵەکانیان بۆ دژایەتی-کردنی کۆماری ئیسالمی چڕتر بکەنەوە و لە الیەکی دیکه لەشوێن نــانــەوەی ئ ــاژاوە و دڵــەڕاوکــێ لەناو بەرپرسانی حکومەتە. خامنەیی پێی وایە کە واڵتە یەکگرتووەکان لە رەکێش‌کردنی کۆماری ئیسالمی بۆ سەر میزی وتووێژ کۆمەڵە ئامانجێکی دیاریکراوی هەیە کە لە رەوتــی وتووێژەکان هەمووان مسۆگەر دەکــات و لە هەڵوێست و ئامانجەکانی یەک هەنگاویش پاشەکشە ناکات .لە حاڵێكدا الیەنی ن دەکات و خۆی بەرامبەر ناچار بە قبووڵی هەموو شەرت و مەرجەکا تەنیا بەڵێنی زارەکی و بێ‌پشتیوانە دەدات .خامنەیی پاشەکشەی واڵتە یەکگرتووەکان لە رێکەوتننامەی ناو‌کی بە ئاکامی بێ‌بەڵێنی ئەمریکا
تیشکی نوێ
26
و تا رادەیــەکــیــش ناکارامەیی تیمی وتــووێــژکــاری کــۆمــاری ئیسالمی دەزانێت کە هێڵە سوورەکانیان بەزاند .خامنەیی وتووێژ لەگەڵ واڵتە یەکگرتووەکان بە یاری‌یەکی مەترسیدار دەزانێت و پێی وایە کۆماری ئیسالمی دەبێت کاتێک رازی بە وتووێژ بێت که لــەڕووی ئابووی و سیاسی و فەرهەنگی بە بااڵدەستیتەواو گەیشتبێت بەشێوەیەک کە گوشار و بانگەشەکانی الیەنی بەرامبەر کەمترین کارتێکەرییان هەبێت. تا ئەو کات وتووێژ بە قازانجی کۆماری ئیسالمی نازانێت و قەدەغەیە. بەگوێڕەی لێدوانەکەی خامنەیی ،کۆماری ئیسالمی لەشوێن بژاردەی سێهەمە کە لە شەڕی رووبەڕوو لەگەڵ ئەمریکا دووری بخاتەوە و هەندێک ئیمتیازیشی پێ‌بدات تا ترامپ ناچار بکات لە شەرت و مەرجەکانی بۆ وتووێژ کەم بکاتەوە .رەنگە ئەو بژاردەیەش شتێک نەبێ جگه لە پێشاندانی هێز و دەسەاڵتی کۆماری ئیسالمی و کێشە‌خوڵقێنی زیاتر بەتایبەت لەو شوێنانەی بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناوچە هەستیار و پڕبایەخن. پێشاندانی هێز و دەسەاڵت لەالیەن کۆماری ئیسالمی‌یەوە بە سەرنجدان بە دۆخی تەواو شڵەژاوی ئابووری ئێرانئاستەنگ و لەمپەری جیددی لەبەردەمە .دۆخێک کە بە درێژایی تەمەنی کۆماری ئیسالمی بەهۆی سیاسەتی هەناردەکردنی شۆڕش و تەرخان‌کردنی سامانی واڵت بۆ تاقم و گروپی چەکدار هەمیشە نالەبار بووە ،بەاڵم لەم دواییانەدا بەتایبەتی پاش وەگەڕخستنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زیاتر خۆنیشان‌دەدات و بەردەوام لە رەزیڵ‌تربوونی نرخی تمەن‌دا دەردەکەوێت .هەر ئەو دۆخەش هاندەری هاتنەسەر شەقامی خەڵک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی ئابووری ،کەشی سیاسی ،کوشتنی کاسبکار و کرێکۆڵی بێ‌تاوان ،یان بابەتی ژینگەیی و خەدەماتی وەک نەبوون و کەم‌بوونی ئاوی خوردنەوە لە چەند مانگی رابردوولە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێران بووە. ناڕەزایەتییەک کە هەر زۆر زوو داواکاری سەرەکی خۆی بۆ گۆڕینی رژێمی کۆماری ئیسالمی گۆڕی و دروشمی تووند بە دژی رێبەری کۆماری ئیسالمی و بەرپرسانی بااڵی رژێم ،سیاسەتی دەستێوەردان لە کاروباری واڵتانی دیکه و فەسادی سیستماتیکی تێکڕای رژێم سەردرا .پۆمپیۆ لە
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 27 ١٣٩٧
دژکردەوە بەو ناڕەزایەتییانە وێڕای پشتگیری لە شەقامی ناڕازی ئێران، کۆماری ئیسالمی بە مافیایەک پێناسە کرد کە کاربەدەستەکانی لە حاڵی کۆکردنەوە و بەتاالن‌بردنی سامانی خەڵک و تەرخان‌کردنی بۆ پشتگیری لە حکومەتی بەشار ئەسەد و حیزبولالی لوبنان و میلیشیا شیعەکانی دیکەن. بــەو پێیە ،بــژاردەکــانــی کــۆمــاری ئیسالمی بــۆ گوشارخستنە سەر ئەمریکا زۆر بەرتەسک و الوازن بــەاڵم بــەو حــاڵــەش دەتــوانــێــت لە هەندێک بــابــەت‌دا النیکەم لە گوشارەکانی ســەر خــۆی کــەم بکاتەوە: یەکەم:لە قۆناغێکدا کە خەڵک هەست بە غەدر بکەن ،هەر وەک بابەتی پێنەدانی ویزا لەالیەن واڵتە یەکگرتووەکانەوە ،حکومەت دەتوانێ بە قازانجی خۆی مانۆڕی پێ‌بدا و هانی تووندڕەوەکان بدات و نەیارانی ناوخۆی حکومەتی پێ بشکێنێت .لەالیەکی دیکە دەتوانێ وەک کەرەستەی دیپلۆماسی گشتی بەکاری بهێنێت و خۆی وەک زوڵملێکراو پێشان بدات. دووەم:ســیــاســەتــەکــانــی تــرامــپ لــە ئــاســتــی نــێــودەوڵــەتــی گــرژی خوڵقێنن .کــۆمــاری ئیسالمی دەتــوانــێ ئــەم گــرژی‌یــانــە بــە قازانجی خــۆی بــەکــار بهێنێت و النــیــکــەم نەهێڵێت گــرژیــیــەکــان کــەم ببنەوە. سێهەم :هێنانەسەرکاری کەسایەتییەکی نزیک لە خۆی لە عێراق ،لە رێگەی دروست‌کردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی؛ و لەو رێگەیەوە کردنەوەی مەیدانێکی کراوە بۆ دەورلێدانی گەمارۆکان .بابەتێک که بۆ ئەمریکا زۆر گرنگە و زۆری هەوڵ‌داوە تا ئەو پالنەی کۆماری ئیسالمی پوچەڵ بکاتەوە. چوارەم :سات‌وسەودا لە یەمەن و سوریە لەبڕی ئیمتیازی گرنگ .لێرەدا یاریکەری سەرەکی کۆماری ئیسالمی نییە و سیاسەتی ئەو واڵتەش بەگوێڕەی سیاسەت و هەڵسوکەوتی واڵتانی زلهێز و ناوچەیی بەشدار لە واڵتانە رێکدەخرێت؛ بۆ نمونە ئەمریکا ،روسیه ،تورکیه و عەرەبستانی سعودی. بە سەرنجدان بە فاکتەری ئابووری ،گوشاری خەڵکی ئێران بۆ سەر رژێم ،کەسایەتی ترامپ و سیاسەتی دەرەوەی نوێێ ئەمریکا ،کۆماری ئیسالمی پێدەچی کەمتر لە جــاران بەرامبەر هەڵوێستەکانی ئەمریکا دژکردەوە نیشان بدات و بەپارێزەوە سیاسەت بکات ،لە سەرەرۆییەکانی کــەم بــکــاتــەوە ،چــاوەڕێــی هــەل و دەرفـــەت بــکــات و لــە هــەوڵــی ئــەوە
تیشکی نوێ
28
دابــێ لە ســەردەمــی سەرۆکایەتی ترامپ بە کەمترین زیــان تیپەڕێت. سەرچاوەکان: • دیپلماسی ،جلد دوم ،هنری کیسینجر. • سیاست خارجی آ‌مریکا در برابر جمهوری اسالمی :از تغییر ،مهار و بازدارندگی تا گذار مسالمت آمیز ،مجید محمدی ،وب‌سایت رادیو فردا. • شرط آ‌مریکا برای مذاکره با ایران برای رسیدن به توافق جدید ،صدای آ‌مریکا.
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
29
ئینقالبی ئێران و فووکۆ (به‌شی سێهه‌م و کۆتایی)
نووسینی :نیکۆال روویۆ «باوکی مانا» له فه‌ڕانسه‌یی‌یه‌وه وه‌ری گێڕاوه
تیشکی نوێ
30
/٣دیفاع له فووکۆ؟ ئه‌لف .ده‌مه‌ته‌قێیه‌كی بێجێ کاتێک نووسه‌رێک له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێک قسه ده‌کا که له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی تایبه‌ت به بوارێكی زانستی ئاشنا نیه ،پێویسته هێندێک به پارێز و وریاییه‌وه بجوڵێته‌وه .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له‌و باره‌وه فووکۆ پارێزی پێویستی نه‌كردوه، به‌اڵم له‌و باوه‌ڕه‌داین که ئه‌و به ناهه‌ق له‌سه‌ر ئه‌و وتارانه‌ی له‌باره‌ی ئینقالبی ئێرانه‌وه نووسیونی ،که‌وته به‌ر هێرش .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هه‌روه‌ک دیتمان ،فووکۆ به‌روونی به‌دژی جه‌ریانی مه‌زهه‌بی هه‌ڵوێستی نه‌گرتبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که وتاره‌کانی فووکۆ له‌و باره‌وه زۆرتر ته‌وسیفی بوون و هیچ پێشنیار و رێکارێک ناده‌نه ده‌ست (واته کارێك که له فه‌یله‌سووفێک چــــاوه‌ڕوان ده‌کـــرێ ،بــه‌اڵم ئـه‌گـه‌ر کردباشی سـه‌رکــۆنـه‌یــان ده‌ك ــرد که وای ک ــردوه) ،ب ـه‌اڵم فووکۆ له‌ڕاستیدا کارێکی جیددیی رۆژنامه‌وانیی کردبوو و ئه‌و وتارانه‌ی باڵوی کردنه‌وه پڕبوون له زانیاری و زۆربه‌ی جاریش تێگه‌یشتنێكی روون و واقعبینانه‌ی دۆخــی ئێرانیان تێدا بوو. پێشتر ئاماژه‌مان به جه‌نجاڵێک کرد که پاش باڵوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وتارانه سه‌باره‌ت به شڕۆڤه‌ی فووکۆ له‌سه‌ر ئێران دروست بووه .راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که فووکۆ بۆخۆی قه‌ت حازر نه‌بوو بچێته نێو ئه‌و جه‌نجاڵه مێدیاییه‌وه .ئه‌و زۆر رقی له‌و تێکنیکانه‌ی پشکنینی بیروباوه‌ڕ بوو که له‌ڕێگای فرتوفێڵکارانه‌وه نووسه‌رانیان پێ ناچار ده‌كرا دان به هه‌ڵه‌یه‌ک دابنێن .ته‌نیا شتێکی فووکۆ له‌و باره‌وه ئاماده بوو بیکا ئه‌وه بوو که زۆر به‌کورتی واڵمی خوێنه‌رێکی ژنی ئێرانیی دایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیسالم و توندئاژۆیی مه‌زهه‌بی تێکه‌ڵ نه‌كرێن. له‌و نێوه‌دا ده‌قێک بۆ تێگه‌یشتن هه‌م له مێتۆدی فووکۆ و هه‌م له چه‌ند و چۆنیی ئه‌و ره‌خنانه‌ی دواتر رووب ـه‌ڕووی بۆوه ،سه‌رنجڕاکێشه .ئه‌و ده‌قه‌ش بریتییه له وتووێژێکی «پیێر بالنشێ» و «کلێر بریه‌ر» له‌گه‌ڵ فووکۆ که له‌ژێر سه‌ردێری «رووحی دنیایه‌کی بێ رووح»دا باڵ‌و بۆته‌وه. ره‌خنه‌گر «بێرنارد ئوولمان» هێندێک چه‌مک و بۆچوون به فووکۆ نیسبه‌ت
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
31
ده‌دا که له‌ڕاستیدا هی کلێر بریه‌ر و پیه‌ر بالنشێن .ناوبراو له وتاره‌که‌یدا به‌و ئاکامه ده‌گا که «میشێل فووکۆ نه یه‌که‌مین و نه دوایین رووناکبیری رۆژئاواییه که سه‌باره‌ت به ئینقالبێک تووشی خۆشخه‌یاڵی بــووه ،جا ئه‌و ئینقالبه ئینقالبی ئۆکتۆبری ١٩١٧بێ ،ئینقالبی گوڵه مێخه‌کییه‌كانی پۆرتوغال بێ ،یان ئه‌و ئینقالبه‌ی که تاج و ته‌ختی په‌هله‌ویی تێک‌وه‌پێچا». له‌م وتووێژه‌دا کلێر بریه‌ر له‌پێشدا له خۆی ده‌پرسێ که بۆچی بۆخۆیشی جه‌زبی ئینقالبی ئێران ببوو .ئه‌و خاتوونه له‌گه‌ڵ پیه‌ر بالشێ وه‌ک هه‌واڵنێری رۆژنامه‌ی «لیبراسیۆن» چووبوونه ئێران .به‌اڵم له کتێبێک‌دا که ئه‌م دوو رۆژنامه‌وانه له‌ژێر ناوی «ئینقالب به ناوی خودا» نووسیان ،ئه‌وانیش سه‌باره‌ت ب ه ئینقالبی ئێران زۆر خۆشحاڵ و خۆشبین ده‌رکه‌وتبوون. ئ ـه‌وه له کاتێکدا بــوو که یه‌که‌مین شه‌پۆله‌کانی ئێعدامی موخالیفانی رێژیمی خومه‌ینی ده‌ستیان پێ کردبوو و رۆژئــاواش لێی ئاگادار بوو. فــووکــۆ یـه‌کــسـه‌ر گۆشه‌نیگای پــرســیــاره‌كــه ده‌گــــۆڕێ و بــه‌م جــۆره ده‌ســت پێ ده‌کــا« :ئایا له ئێران چی رووی داوه که کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی سیاسی له چه‌پ و راست [له فه‌ڕانسه] ئه‌وه‌نده پێی قه‌ڵسن؟» فووکۆ لـه‌و بــاوه‌ڕه‌دایــه که ئینقالبه‌که‌ی ئێران نـه‌ك هـه‌ر هیچ هۆگرییه‌كی له ده‌ره‌وه دروست نه‌کردووه ،به‌ڵکوو نیگه‌رانی و بێزاری له‌وه‌ی له ئێران به‌ڕێوه‌یه هه‌ست پێ ده‌کــرێ .بۆ نموونه هێندێک رۆژنامه‌ی رۆژئاوایی ئــه‌و ئینقالبه‌یان بــه ئینقالبێکی «هـــه‌ره تــونــدئــاژۆیــانــه» نــاو ب ــردوه. له‌پشت ئه‌م شڵه‌ژانه ،سه‌رسووڕماوی و ته‌نانه‌ت ناموڕتاحییه‌ک هه‌یه که ئه‌قڵیه‌تی سیاسیی ئێم ه غافڵگیر ده‌كا .ئه‌م نامورتاحییه‌ش بۆ تێگه‌یشتنی باوی ئێمه‌ی رۆژئاوایی بۆ چه‌مکی ئینقالب ده‌گه‌ڕێته‌وه .بۆ ئێمه هه‌موو ئینقالبێک به دوو پاڵنه‌ر ده‌ناسرێته‌وه :پاڵنه‌رێکی کۆمه‌اڵیه‌تی ،واته ناته‌باییه‌کی نێوخۆیی کۆمه‌ڵگا و لێکترازانی چینه‌کان؛ پاڵنه‌رێکی سیاسی، واته بوونی پێشڕه‌وێک ،چینێك ،حیزبێک یان ئیدئۆلۆژییه‌كی سیاسی. ئـــــه‌وه‌ی ئــه‌زیــه‌تــمــان ده‌کــــا ئـــه‌وه‌یـــه ک ــه ئــیــنــقــاب ـه‌ک ـه‌ی ئ ــێ ــران به هیچکام ل ـه‌م دوو دینامیکه پێناسه نــاکــرێ .به‌ڵکوو بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئــیــنــقــابــیــمــان هــه‌ی ــه کـــه نـــه ره‌نــــگــــدانــــه‌وه‌ی خــه‌بــاتــی چــیــنــایـه‌تــیــیــه،
تیشکی نوێ
32
نـــه هـــی خــه‌بــاتــی حــیــزبــێــک و نـــه هـــی ئــیــدئــۆلــۆژیــی ـه‌کــی ســیــاســی. دوو رۆژنامه‌وانه‌که ئینجا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که کاتێک باسی ئینقالب ده‌که‌ین ،هه‌میشه بیر له پێشکه‌وتن ده‌که‌ینه‌وه .له‌حاڵێکدا که دیارده‌ی مه‌زهه‌بی ته‌واو ئه‌م بیره باوه ده‌باته ژێر پرسیار .له‌نێوان که‌سێکدا که ناوی خومه‌ینی وه‌ك سه‌مبولێک به‌کار ده‌با و که‌سێک که هه‌مان ناو وه‌ک رووحانییه‌كی باوه‌ڕمه‌ند به‌کار ده‌با ،لێڵییه‌ك هه‌یه .هه‌ربۆیه پێویسته وریای گه‌مه‌كانی زمان یان به قه‌ولی «ویتگێنشتاین» دۆخی بیرۆکه‌که‌مان بین. فووکۆ له واڵمدا ئاماژه به کتێبێکی «فرانسوا فــوورێ» ده‌كا به‌ناوی «بیرکردنه‌وه له ئینقالب» .له‌و کتێبه‌دا فرانسوا فــوورێ جیاکارییه‌ک ده‌کا که یارمه‌تی به ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و نامورتاحییه ده‌کا که له به‌رامبه‌ر ئینقالبێکی زۆر تایبه‌تدا هه‌مانه .ئه‌و جیاوازی له‌نێوان دوو شت‌دا ده‌کا: سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی ئه‌و گۆڕانکارییه ئابووری و کۆمهاڵیهتییانهیپـــێـــش شــــۆڕشــــی ١٧٨٩ی فــــه‌ڕانــــســــه ده‌ســــتــــی پــــێ کــــردبــــوو؛ تایبه‌تمه‌ندیی رووداوی ئینقالبی ،واتــه ئ ـه‌و شته کــه خه‌ڵک لهدهروونــی خۆیاندا ده‌ی چێژن و هه‌ستی پێ ده‌كـه‌ن ،ئـه‌وه‌ی به‌سه‌ریان دێ و تێیدا ده‌ژیــــن ،و ئــه‌و تیئاتره ئینقالبییه‌ی دروســتــی ده‌کـ ـه‌ن. فووکۆ ئه‌و جیاکارییه له‌سه‌ر ئێرانیش جێبه‌جێ ده‌کا .له ئێران کۆمه‌ڵگایه‌کمان هه‌یه که ده‌بێ به هه‌موو دژایه‌تی و نالێکییه‌کانییه‌وه له‌به‌رچاوی بگرین .به‌اڵم رووداوی ئینقالبی وه‌ک ئه‌زموونێكی ده‌روونی و به‌کۆمه‌ڵ که پێوه‌ندیی به ملمالنه‌ی چینایه‌تییه‌وه هه‌یه ئه‌و کۆمه‌ڵگای ه وه‌ک خۆی نیشان نادا و ئاڵۆزیی ه نێوخۆییه‌کانی ده‌رناخا .جێگه و پێگه‌ی مێژوویی ئایین له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تدا له ئێران رۆڵی ئیدئۆلۆژییه‌ک نابینێ که ببێته ئامرازی شاردنه‌وه‌ی نالێکییه‌کان له‌پێناو دروست‌کردنی یه‌کێتییه‌کی پیرۆز له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌کاندا .رۆڵی ئیسالم بریتییه له رۆڵی «قامووس و رێ و ره‌سم و درامایه‌کی دنیایی که له‌ودا درامــای مێژوویی گه‌لێك خۆی ده‌نوێنێ که وجوودی خۆی له‌گه‌ڵ وجوودی فه‌رمانڕه‌واکه‌ی ده‌خاته تای ته‌رازووه‌وه». پیه‌ر بالنشێ سه‌رسووڕماویی خۆی له‌و واقعیه‌ته ده‌رده‌بڕێ که ئینقالبی ئێران به‌ڕاستی راپه‌ڕینی سه‌رجه‌م خه‌ڵک بــوو .فووکۆ ل ـه‌وه‌ش زیاتر
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 33 ١٣٩٧
ده‌ڕوا و ده‌ڵــێ رووداوی ئینقالبیی ئێران شتێکی وه‌ده‌ر خست که له مێژوودا زۆر به که‌می دیتراوه :بوونی ئیراده‌یه‌کی به‌ڕاستی به‌كۆمه‌ڵ. فووکۆ پێشتر پێی وابوو که ئیراده‌ی به‌کۆمه‌ڵ ته‌نیا چه‌مکێکی فه‌لسه‌فییه و ئیراده‌ی به‌كۆمه‌ڵ له دنیای واقیعدا وجــوودی نیه .که‌چی له که‌یسی ئێران‌دا فووکۆ ئه‌مه‌ی به چاوی خۆی دی ،واته فووکۆ بۆخۆی ئه‌زموونی ئیراده‌ی به‌کۆمه‌ڵی گه‌لێکی تاقی کرده‌وه .ئه‌م ئیراده‌یه که له‌سه‌ر زمانی خومه‌ینی توانیی مانایه‌کی سیاسی بداته خۆی ،ئامانجێکی روونی بۆخۆی هه‌ڵبژاردبوو :رۆیشتنی شا .ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یبینین ته‌نیا ژیانه‌وه‌ی جۆرێک له ناسیۆنالیزم نیه ،ئه‌گه‌رچی هه‌ستی میللیی زۆر به‌هێزی ئێرانییه‌کان ره‌هه‌ندێکی گرینگی ئه‌و ره‌تکردنه‌وه رادیکاڵه‌یه که خه‌ڵکی ئێران ده‌ری ده‌بڕن .ره‌هه‌ندێکی دیکه‌ی گرینگتری بریتییه له ره‌تکردنه‌وه‌ی هه‌رچی تا ئه‌وده‌م چاره‌نووسی سیاسیی گه‌لێکی پێک هێنابوو له‌الیه‌ن ئه‌و گه‌له‌وه. به‌شه‌كانی دواتری وتووێژه‌که زۆر سه‌رنجڕاکێشه چونکه پیه‌ر بالنشێ به‌راوردکارییه‌ك له‌گه‌ڵ شۆڕشی فه‌رهه‌نگیی چین ده‌كا .ئه‌و له‌و کاته‌دا له‌گه‌ڵ کلێر برییه‌ر له چین بوو و وه‌ك بۆخۆی ده‌ڵــێ «ئـه‌و هه‌سته‌ی هه‌بووه که له‌وێش هه‌مان جۆری ئیراده‌ی به‌کۆمه‌ڵ له‌ئارادا بووه» .به‌اڵم ئه‌وان دواتر ده‌بینن که زۆریش دروستی بۆ نه‌چووبوون .هه‌ربۆیه نابێ سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که له ئێرانیش گوزه‌راوه زۆر دڵخۆش و خۆشبین بن، به‌تایبه‌تی که پیه‌ر بالنشێ سه‌رنج ده‌دا که وێکچوونێکی زۆر له‌نێوان کاریزمای خومه‌ینی و هی مائۆ تسێ توونگ دا هه‌یه .به‌اڵم فووکۆ پێی وایه که پێویسته جیاوازییه‌ک له‌نێوان شۆڕشی فه‌رهه‌نگی [ی چین] و شۆڕشی ئیسالمی [ی ئێران] دابنرێ .له یه‌که‌میاندا له ده‌روونی حیزب‌دا ملمالنه‌یه‌ک له‌نێوان هێندێك الیه‌ن و خه‌ڵکدا هه‌بوو ،به‌اڵم له دووه‌میاندا شتی وا له گۆڕێ نه‌بوو ،ته‌نیا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ک که هه‌بوو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌واوی گه‌ل له‌گه‌ڵ ده‌سه‌اڵت بوو .خۆپێشاندانه‌کان که به‌رده‌وام دووباره ده‌بوونه‌وه مانایه‌کی تۆکمه‌یان هه‌بوو و خۆپێشاندان بوون به مانای راسته‌قینه‌ی وشه »:گه‌لێک که کۆڵنه‌ده‌رانه ئیراده‌ی خۆی نیشان ده‌دا». ده‌توانین پێوه‌ندییه‌ک له‌نێوان ئه‌م خۆپێشاندانانه و کرده‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ و
تیشکی نوێ
34
نه‌ریتی ئایینی و کرداری حقووقی سیاسی دروست بکه‌ین .ئه‌وه‌ی پێش هه‌موو شتێک له ئینقالبی ئێران‌دا فووکۆی سه‌رسووڕماوی خۆی کردبوو هه‌ر ئه‌وه بوو ،واته ئه‌و ه که فووکۆی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌زموونێکی ئیراده‌ی به‌کۆمه‌ڵ و ته‌نانه‌ت ئیراده‌ی گشتیدا ده‌دیته‌وه ،ئیراده‌یه‌ک که به‌دژی حاکمی واڵت خه‌باتی ده‌کرد ،واته ئیراده‌ی خه‌ڵک به‌دژی لۆژیکی ده‌وڵه‌ت .به‌اڵم ئه‌گه‌ر وانه‌کانی «کۆلێژی فه‌ڕانسه» [به‌پرستیژترین ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه له فه‌ڕانسه -وه‌رگێڕ] له‌ژێر سه‌ردێڕی «ئه‌منیه‌ت ،خاک ،خه‌ڵك» بخوێنینه‌وه ،ده‌بینین که ئه‌وه هه‌مان ئه‌و شته‌یه که فووکۆ کاری له‌سه‌ر ده‌کا ،به‌تایبه‌تی شڕۆڤه‌ی حاڵه‌تی نوێی سروشتیی خه‌ڵکێك که له‌مه‌ودا فه‌رمانڕه‌واکان ده‌بێ وه‌ک بابه‌تێکی زانستی سیاسی له‌به‌ر چاوی بگرن. پیه‌ر بالنشێ هه‌ڵبه‌ت حــازره بیرۆکه‌ی ئیراده‌ی به‌کۆمه‌ڵ که‌مڕه‌نگ بکاته‌وه چونکه ئه‌و ده‌زانــێ که له‌پشت وشه‌ی «ئیسالم»ه‌وه که له‌نێو خۆپێشانده‌رانه‌وه به‌رز ده‌کرێته‌وه ،چین‌وتوێژ و که‌سانی زۆر جیاواز هه‌ن :رووناکبیران ،خوێندکاران ،چینه مامناوه‌ندییه‌کان که نه‌یانده‌ویست زۆر دوور بڕۆن و هه‌روه‌ها عونسوره رادیکاڵه‌کان .فووکۆش حاشا له‌و نایه‌کده‌ستییه‌ی خۆپێشانده‌ران ناکا .به‌اڵم فووکۆ هه‌موو زه‌ینی خۆی ته‌نیا ده‌خاته سه‌ر یه‌ک شت ،ئه‌ویش دیــارده‌ی ئینقالبی له ئێران .له‌م لێ‌وردبوونه‌وه‌یه‌دا فووکۆ سه‌رنج ده‌دا که ئێران یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته هه‌ره نیزامی و چه‌كداره‌کانی دنیایه ،ده‌زگایه‌کی توندوتیژی پۆلیسیی هه‌یه که ئه‌مریکا پشتگیریی ده‌كا ،واڵتێك که سه‌رچاوه‌ی نه‌وتیی زۆری هه‌یه ،که‌چی به‌و حاڵه‌ش ،گه‌ل راده‌پ ـه‌ڕێ و به‌بێ چه‌ک ب ـه‌ره‌وڕووی تیرهاوێژه‌كانی ئه‌رته‌ش ده‌بێته‌وه .ئه‌وه‌ش له‌حاڵێکدا که دژوارییه ئابوورییه‌كان له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون که راپه‌ڕینێك پاساو بده‌ن .ئه‌وه‌ی بۆ فووکۆ گرینگه ئه‌وه‌یه که له‌وه تێ‌بگا که بۆچی له ده‌مه‌ساتێکدا خه‌ڵك راده‌په‌ڕن و ده‌ڵێن ب ه دۆخه‌كه رازی نین .به باوه‌ڕی فووکۆ رووحی شۆڕشی ئێران ئه‌و بیرۆکه‌یه‌یه که پێی وایه نه‌ک ته‌نیا پێویسته ئه‌و ریژیمه گه‌نده‌ڵ و به بێگانه به‌ستراوه‌یه بگۆڕدرێ، به‌ڵکوو «پێویسته بۆخۆشمان خۆمان بگۆڕین» ،واته گۆڕینی شێوازی ژیان و روانین و وجوودی ئینسانه‌کانیش .مه‌زهه‌ب بۆ ئێرانییه‌کان له‌و کاته‌دا ئه‌و
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 35 ١٣٩٧
ده‌سته‌به‌ره‌یه که له رێگه‌یه‌وه ده‌توانن خودبوونی خۆیان بگۆڕن .له ئاینی شیعه‌دا له‌نێوان په‌یڕه‌وی له ڕێوشوێنه‌کانی ژیان له‌نێو کۆمه‌ڵگادا و ژیانی قووڵی مه‌عنه‌ویدا جیاکاری ده‌کرێ .هه‌ربۆیه گۆڕینی الیه‌نی خۆیی تاک له رێگای ئیسالم و له ده‌روونی پراکتیکی نه‌ریتیی ئه‌و دینه‌وه که ناسنامه‌ی تاکه‌کان بوو ئه‌نجام ده‌درا .به‌م جۆره خه‌ڵکی ئێران ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵکه‌وتبوو که ئایینی ئیسالم وه‌ک دیارده‌یه‌کی ئینقالبی تاقی بکه‌نه‌وه. فووکۆ له درێــژه‌ی شڕۆڤه‌که‌یدا ده‌نــووســێ «ئــه‌وه‌ی که لـه‌و کاته‌دا له ئێران به‌دی ده‌کرا ته‌نیا ئیراده‌ی پابه‌ندبوون به یاسایه‌که‌وه نه‌بوو، به‌ڵکوو هه‌روه‌ها بریتی بوو له ئیراده‌ی نوێکردنه‌وه‌ی ته‌واوی بوونمان (وجود)یان ،ئه‌وه‌ش له رێگای خۆگرێدانه‌وه به ئه‌زموونێكی مه‌عنه‌وی که پێیان وابوو ته‌نیا له ده‌روونی ئیسالمی شیعه‌دا هه‌یه .هه‌میشه وا باوه که له زمان مارکسه‌وه ده‌ڵێن ئایین ئه‌فیۆنی گه‌له .له رسته‌ی پێشوودا شتێک هه‌یه که قه‌ت ئاماژه‌ی پێ ناکرێ ،ئه‌ویش ئه‌وه که ئایین رووحی دنیایه‌کی بێ‌رووحه .به واتایه‌کی دیکه له‌و کاته‌دا [ساڵی ]١٩٧٨ئیسالم ئه‌فیۆنی گه‌ل نه‌بوو ،چونکه رووحی دنیایه‌کی بێ‌ڕووح بوو» .له‌به‌ر ئه‌وه که رێژیمی شا رێژیمێک بــوو که به گه‌نده‌ڵی و ملکه‌چی بۆ بێگانه و سه‌رکوتی توندوتیژی خه‌ڵک پێناسه ده‌کرا و بێ‌ڕوحمی و پا‌ره‌په‌رستی دوو تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌کیی ئه‌و رێژیمه بوون ،خه‌ڵك بۆ ره‌گ و ریشه‌ی هه‌ره قووڵی باوه‌ڕی خۆیان ،واته ئایینی ئیسالم ،گه‌ڕابوونه‌وه و قه‌ڵه‌مباز و بازدانێکی ئه‌خالقی‌یان ئه‌نجام دابوو که بریتی بوو له‌وه که بایه‌خه‌كان و الیه‌نی مه‌عنه‌وی بێننه‌وه نێو جیهانێک که له به‌ها و ئه‌خالق داماڵرابوو. ئه‌وه‌ی فووکۆی سه‌رسووڕماوی خۆی کردبوو هه‌ر ئه‌و دیارده ئینقالبییه بوو .فووکۆ له‌م بازدانه‌دا رووناکاییه‌ک ده‌بینێ که له‌گه‌ڵ زاڵبوونه‌وه‌ی سیاسه‌ت ده‌کوژێته‌وه ،واته ئه‌و کاته‌ی وه‌ک پاش هه‌ر ئینقالبێك پێویسته سازان و رێککه‌وتنه‌کان ئه‌نجام بدرێن .ته‌نیا شتێکی که پێویسته قامکی له‌سه‌ر دابنرێ ئه‌وه‌یه که له‌پشت ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی ده‌وری سیاسه‌ت و سیاسییه‌کان هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك له‌نێوان تاقمه سیاسییه جیاوازه‌کان یان له‌نێوان دوو چینی کۆمه‌اڵیه‌تیدا له گۆڕێ نه‌بوو ،به‌ڵکوو دیارده‌یه‌کی به‌كۆمه‌ڵ هه‌بوو که
تیشکی نوێ
36
ته‌واوی گه‌لی گرتبۆوه .هه‌ر تاکێکی ئێرانی که هاتبووه سه‌ر شه‌قام له‌ڕاستیدا دوو ره‌هه‌ندی به‌خۆیه‌وه گرتبوو :له‌الیه‌ک ،حیساباته سیاسییه‌كه‌ی هه‌بوو، له‌الیه‌کی دیکه‌ش که‌سێك بوو که به‌دژی پاشاکه‌ی خۆی راپه‌ڕیبوو .فووکۆ له‌و باوه‌ڕه‌دایه که ئه‌م دوو ره‌هه‌نده یه‌ك نین .کلێر بریه‌ر به ئاماژه کردن به کورده‌کان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ی فووکۆ زه‌ق ده‌کاته‌وه ،ئه‌وان (کورده‌کان) ئه‌گه‌رچی سوننی مه‌زهه‌بن ،که‌چی خۆیشیان به ئێرانی ده‌زانن. دواتر پیه‌ر بالنشێ شتێکی سه‌رنجڕاکێش ده‌ڵێ و باسی ئه‌و ئه‌گه‌ر ه ده‌کا که رێژیمی خومه‌ینی ببێته رێژیمێکی ئیسالمیی دیکتاتۆر و ده‌ڵێ «هیچ دوور نیه به‌رهه‌می ئه‌م ئینقالبه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی زۆر سه‌یر بۆ دواوه بێ». له‌ڕاستیدا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه و گه‌ڕانه‌وه‌ی سیاسیی خومه‌ینی ناڕوونییه‌کیشی تێدایه :هه‌ر له هه‌وه‌ڵه‌وه دیار بوو که خومه‌ینی نه‌یارانی خۆی له‌نێو ده‌با و رێز له ویسستی به‌شێک له خه‌ڵکه‌که‌ی ناگرێ (بۆ نموونه مارکسیسته‌کان، الیه‌نگرانی جه‌بهه‌ی میللی و سرویسه نهێنییه‌کان) .به‌اڵم ئه‌م چه‌شنه روانینه له هه‌مان کاتدا که راستیی تێدا بوو ،گرفتێکیشی هه‌بوو .شڕۆڤه‌یه‌کی باشی دیارده‌ی ئینقالبیی ئێران شرۆڤه‌یه‌که که ئه‌م دیارده‌یه له‌نێو خۆی‌دا لێک نه‌کاته‌وه و دابه‌شی نه‌کاته سه‌ر توخمه پێکهێنه‌ره‌کانی ،شڕۆڤه‌یه‌کی باش وه‌ک فووکۆ ده‌ڵێ ئه‌وه‌یه « که ئه‌م دیارده‌یه وه‌ک ئه‌وه ببینێ که سه‌یری نوورێک بکه‌ی ،نوورێک که ده‌زانین له چه‌ندین تیشک پێکهاتووه .ریسک و سه‌رنجڕاکێش بوونی سه‌رنجدان به ئینقالبی ئێرانیش هه‌ر له‌مه‌دایه». فــوووکــۆ لــێــره‌دا راســت مه‌به‌ستی مێژووناسه‌کانه که دوای تێپه‌ڕینی رووداوه‌کان ئاوڕیان لێ ده‌ده‌نه‌وه و الیه‌نی خودیی (ذاتی)ی رووداوه‌کان پشتگوێ ده‌خه‌ن ،وه‌ک بۆ نموونه ئه‌و ژنه ئێرانییه‌ی دانیشتووی گه‌ڕه‌که ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان که له‌گه‌ڵ چین و توێژه هه‌ژاره‌کان سه‌روکاری هه‌یه و له خۆی‌دا هه‌ست به هه‌ژانێکی قووڵ ده‌کا هه‌روه‌ک هه‌ڵچوونێکی ئه‌فسانه‌یی ده‌روونی .فووکۆ له‌وه به‌داخه که «هه‌مووی ئه‌مانه رۆژێک له بۆچوونی مێژوونووسه‌کاندا ته‌نیا به ره‌گه‌ڵکه‌وتنی چینه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه به چه‌پی خه‌ڵکی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ .ئه‌مه‌ش راستییه‌کی شڕۆڤه‌کارییه و هیچی تر». له بنه‌ڕه‌تدا ،ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌دوای ریشه‌ی ئه‌و جه‌نجاڵه‌دا بگه‌ڕێین که
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 37 ١٣٩٧
له‌سه‌ر روانینی فووکۆ بۆ ئێران دروست بوو ،ریشه‌ک ه راست لێره‌دایه. فووکۆ چ ده‌کا؟ فووکۆ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ک مێژووناسه‌کان هێڵکارییه‌کی شڕۆڤه‌یی واقیعێکمان بۆ بکا که ده‌مێکه دیاره چیه ،تێده‌کۆشێ زه‌مه‌نێکی ئێستامان به‌و جۆره که تاکه‌کان له نادیاریی ئاقاری رووداوه‌کاندا و له‌ژێر هێزی هه‌ست و هه‌ژانی خۆیان له‌و ده‌مه‌دا تێیدا ژیاون ،پێ نیشان بدا. شڕۆڤه‌ی کلێر برییه‌ر که به‌دوای ئه‌وه‌دا دێ ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه پشتڕاست ده‌کاته‌وه .ئه‌و ده‌ڵێ رۆژنامه‌وانه رۆژئاواییه‌كان عاده‌تیان به لۆژیکێک گرتووه که له چاوی ویه‌وه له هه‌موو رووداوه‌کانی دنیا ده‌ڕوانن ،ئه‌وه‌ش وایان لێ ده‌کا تایبه‌تمه‌ندیی بزوتنه‌وه‌کان نه‌بینن .بۆ نموونه رۆژنامه‌وانه‌کان هه‌موو به‌شێوه‌ی لۆژیکی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون که چله‌ی «هه‌ینیی ڕه‌ش» رۆژی ماته‌مێکی زۆر خه‌فه‌تبار و به‌ئازار بێ .که‌چی له‌و ڕۆژه‌دا زۆر له فرۆشگاکان کراوه بوون و خه‌ڵك هیچ ماته‌مبار نه‌ده‌هاتنه به‌ر چاو .به‌پێچه‌وانه‌وه ئێرانییه‌کان هه‌ناسه‌یه‌کیان وه‌به‌ر خۆیان نابۆوه بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌که به‌شێوه‌ی گـه‌رم و گوڕتریش له پێشوو وه‌ڕێ بخه‌نه‌وه .کلێر برییه‌ر بزوتنه‌وه‌که وه‌ک جووڵه‌یه‌کی خێرا و پڕ له‌رزه ده‌بینێ« ،بزوتنه‌وه‌یه‌ک که ریتمه‌که‌ی وه‌ک ریتمی رێگارۆیشتنی ئینسانێک ده‌چێ .وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵك وه‌ك یـه‌ک کـه‌س بجوڵێنه‌وه ،که‌سێک که پشووی ســوار ده‌بــێ، ماندوو ده‌بێ ،هه‌ناسه ده‌داته‌وه به‌ر خۆی و دیسان وه‌ڕێ ده‌که‌وێته‌وه، هه‌ناسه‌یه‌کی به‌ڕاستی به‌کۆمه‌ڵ» .ئه‌وه‌ی کاره رۆژنامه‌وانییه‌که‌ی فووکۆ به‌دوایه‌وه بوو ته‌نیا ئه‌مه بوو نه‌ک هیچ جۆره هه‌قیقه‌تێکی شڕۆڤه‌کاری. فووکۆ ئینجا سه‌رنجێك سه‌باره‌ت به چه‌کی نه‌وت ده‌خاته ڕوو .ئه‌و ده‌بینێ که تاکتیکه‌کانی کرێکاره مانگرتووه‌كان حیساباتێکی سیاسیی پێشتر داڕێژراویان له‌پشت نه‌بوو .هه‌موو شتێک له کارگه‌کان و له‌الیه‌ن خودی کرێکاره‌کانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درا و دواتریش هه‌واڵی هه‌ماهه‌نگییه‌كه له‌م شار بۆ ئه‌و شار باڵ‌و ده‌بۆ‌وه .له‌ڕاستیدا ئه‌م کاره ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئه‌وه بوو که بڵێن نه‌وتی ئێران ده‌بێ بۆ ئێرانییه‌کان بێ نه‌ك بۆ بێگانه‌کان ،ئه‌وه‌نده بۆ مانگرتن به مانا باوه‌كه‌ی نه‌بوو »:مانگرتنه‌که مانگرتنی به‌میللی کردنه‌وه بوو». کلێر بریه‌ر ئینجا باسی رووه مه‌ترسیداره‌که‌ی تری یه‌كبوون ده‌کا.
تیشکی نوێ
38
له به‌رامبه‌ر ئیراده‌یه‌کی هاوبه‌شی ئه‌وه‌نده به‌هێزدا ،جۆرێک کانفۆرمیسم دروســت ده‌بــێ و هه‌ر که‌س ره‌گ ـه‌ڵ ره‌وته‌که نه‌که‌وێ ،وه‌ب ـه‌ر غه‌زه‌ب ده‌که‌وێ .به‌مجۆره له کاتی ئینقالبدا ،کرده‌وه و قسه‌ی دژه جوله‌كانه و راسیستانه‌ی زۆر توند کران .یه‌كگرتوویی بزوتنه‌وه‌که هۆکارێکه بۆ به‌هێز بوونی ،به‌اڵم هاوکات هۆکارێکیشه بۆ ئه‌وه‌ی چووکترین جیاوازیی بۆچوون ته‌حه‌مول نه‌کا .هه‌ر جۆره جیاوازییه‌ک وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ده‌بینرێ ،ئه‌مه‌ش وا ده‌کا که بێ‌چیکڵدانه‌یی بزوتنه‌وه‌که وه‌ک پێویستییه‌ک چاو لێ بکرێ. فــووکــۆ قــس ـه‌کــانــی لـــه‌م وتــــووێــــژه‌دا بــه سـه‌نــتــزێــکــی ئـــه‌م گفتگۆیه کۆتایی دێنێ .به بــاوه‌ڕی وی قووه‌تی ئینقالبی ئێران له دوو شتدایه: ئیراده‌یه‌کی به‌کۆمه‌ڵ که له‌ڕووی سیاسیشه‌وه دیار وراگهیاندراوه؛ ویستی گۆڕانێکی رادیکاڵی وجوودی.ئه‌م دوو خیسله‌ته ئاشکرایه پشت به هێندێک نیهاد ده‌به‌ستن که ناسیۆنالیزم و شۆڤێنیزم به‌شێکه له ناسنامه‌یان چونکه ئه‌و نیهادانه‌ش له‌سه‌ر هێزی به‌سیجکردنی تاکه‌کان بنیات نراون .له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌اڵتێكی ئه‌وه‌نده دڕنده‌دا ناکرێ به‌ده‌ستی به‌تاڵه‌وه و له هیچه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ی .مه‌به‌ستێکی دیکه‌ی زۆر گرینگ که به باوه‌ڕی فووکۆ لێره‌دا له گۆڕێیه ئه‌وه‌یه که بزانین ئه‌و بزوتنه‌وه یه‌كگرتوویه توانای ئه‌وه‌شی هه‌یه له‌و نیهادانه پشتی پێ‌به‌ستوون تێپه‌ڕ بێ یان هه‌ر به‌ستراوه به‌وان ده‌بێ؟ ئایا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌توانێ سنووره‌کانی خۆی بسڕێته‌وه یان به‌پێچه‌وانه‌وه سنووره‌کانی به‌هێزتر ده‌بن؟ زۆر له ئێرانییه‌كان هیوادارن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سێکوالریسم و ئینقالبی راسته‌قینه ببیننه‌وه .ئه‌وه‌ی فووکۆ ده‌یه‌وێ له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی له‌بیر بمێنێ ئه‌و شته هه‌ره جیاوازه‌یه که خه‌ڵکی ئێران له‌و ئینقالبه‌دا به‌دوایه‌وه بوون. له‌م وتووێژه‌دا به‌ڕوونی ده‌رده‌که‌وێ که فووکۆ ویستبووی ئینقالبی ئێران وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی یه‌کانه (واحد) چاو لێ بکا .ئه‌وه‌ی بۆ فووکۆ گرینگه کۆماری ئیسالمی نیه ،به‌ڵکوو ئینقالبی ئیسالمییه .پێویسته جیاوازییه‌کی روون له‌نێوان پرۆس ه و ئه‌نجامی پرۆسه‌که دابنرێ و ناکرێ رووداوێک که له کاتی خۆی‌دا زۆر زه‌رفیه‌تی تێدا بــووه پاشوه‌خته هه‌ڵسه‌نگێنین.
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 39 ١٣٩٧
له کۆتایی ئه‌م گفتگۆیه‌دا ناکرێ بڵێین فووکۆ فریوی خۆشخه‌یاڵییه‌كانی کاتی ئینقالبی خـــواردووه ،هــه‌روه‌ک چۆن ژان پۆل سارته‌ریش ساڵی ١٩٥٤گوتبووی «ئازادیی ره‌خنه گرتن له یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت به ته‌واوی هه‌یه» .فووکۆ ئیدئۆلۆگ نیه به‌ڵکوو ته‌شخیسده‌ره ،واته شڕۆڤه‌ی ئه‌و شته ده‌کــا که له کۆمه‌ڵگادا له حاڵی ڕوودانـــه .به واتایه‌كی دیکه ئه‌و مێژووناسی زه‌مانی حاڵه ،به هه‌مان سه‌ختگیری و پرۆفشنالیزمه‌وه که مێژووناسێک ده‌بــێ بیکا ،واتــه نه به چاک و نه به خــراپ ق ـه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر دیارده‌که ناکا ،به‌ڵکوو دیارده‌که بۆخۆی و وه‌ک خۆی چاو لێ ده‌کا .به‌اڵم به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی مێژووناسی زه‌مانی تێپه‌ڕیو و گوزه‌راو ،ئه‌و خۆی له هێڵکاریی شڕۆڤه‌کارانه‌ی دیارده‌که ده‌بوێرێ .ته‌نیا پۆرترێتێكی لێ دروست ده‌کا وێڕای ئه‌وه که دینامیکی تایبه‌تی و جۆری رووداوه‌که و ئه‌و توخمه زاتییانه‌ی سه‌رچاوه‌ی رووداوه‌ک ـه‌ن وه‌ده‌ر ده‌خا .هه‌موو دیارده‌یه‌کی زه‌مانی حاڵ (هه‌نووکه) خاوه‌نی پۆتانسیه‌ل و تایبه‌تمه‌ندییه‌که که پێویسته بپارێزرێ بۆ ئه‌وه‌ی له مانا و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی هه‌رچی نزیکتر بینه‌وه ،بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته ئاڵۆزیی ره‌هه‌نده جیاوازه‌کانی له‌به‌رچاو بگرین.
ب /وه‌اڵمی فووکۆ پاش ره‌خنه‌ی نادروست له‌م وتووێژه‌ی بێرنارد ئوولمان ،رۆژنامه‌وانی گۆڤاری «لێکسپرێس» ،فووکۆ وتاریی دوایی خۆی له رۆژی ١١ی مای ١٩٧٩دا له رۆژنامه‌ی «لومۆند»دا باڵ‌و ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر جۆره شک و گومانێک له‌سه‌ر کــاره رۆژنامه‌وانییه‌که‌ی خــۆی بڕه‌وێنێته‌وه. فووکۆ بۆ سه‌ردێڕی وتاره‌كه‌ی پرسیارێك هه‌ڵده‌بژێرێ« :ئایا راپه‌ڕین بێهووده‌یه؟» .له‌و وتــاره‌دا ئه‌و دوو رسته له ته‌نیشتی یه‌ك داده‌نــێ: یه‌كیان هی خۆپێشانده‌رێکی ئێرانییه که له هاوینی ١٩٧٨دا ده‌ڵێ له‌پێناوی رۆیشتنی شادا ئاماده‌یه گیانی خۆی ببه‌خشێ .ئه‌وه‌ی تر هی خومه‌ینی‌یه که هاوینی ١٩٧٩رادهگهیهنێ بۆ ئه‌وه‌ی ئێران به‌هێز بێ پێویسته ئینقالب خوێنی له‌به‌ر بڕوا .ئه‌وه‌ی پێویسته خۆی لێ ببوێردرێ تێکه‌ڵ کردنی ئه‌و
تیشکی نوێ
40
دووانه‌یه ،واته نابێ له‌سه‌ر بنه‌مای رووداوه‌کانی ئێستا قه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌و خۆپێشانده‌ره بکه‌ین .نابێ به‌بیانووی جینایه‌تکاریی خومه‌ینی، شوور و شه‌وقی سه‌رمه‌ستانه‌ی ئه‌و خۆپێشانده‌ره مه‌حکووم بکه‌ین. فووکۆ دووباره‌ی ده‌کاته‌وه :ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌کان ڕابردن و بوون به به‌شێك له مێژوو ،ئه‌و کاته له‌کیس مێژوو ده‌چن .هیچ ده‌سه‌اڵتێک کۆنتڕۆڵی جووڵه‌ی مرۆڤێک یان گه‌لێکی پێ ناکرێ که له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌اڵتێكی ناعادڵدا حازره به قیمه‌تی گیانی خۆی ڕاپه‌ڕێ« .ئه‌و مرۆڤه‌ی راده‌سێ ،شه‌رحی حاڵی ناکرێ» .فووکۆ ده‌مه‌ساتی ڕاپه‌ڕین به شێوه‌یه‌کی ئه‌فسانه‌یی ده‌بینێ ،بۆ وی شتێکه که لۆژیک سه‌ری لێ ده‌رناکا .چونکه ئه‌گه‌ر به مه‌نتق بێ ،مرۆڤ نابێ ریسکی مردن به‌سه‌ر دڵنیایی ژێرده‌سته‌یی‌دا ته‌رجیح بدا .ده‌کرێ سه‌باره‌ت به‌و روانینه ئه‌فسانه‌یی‌یه بۆ راپه‌ڕین ،ره‌خنه له فووکۆ بگرین ،به‌اڵم ناکرێ فووکۆ به‌وه تۆمه‌تبار بکه‌ین که الیه‌نگریی له کۆماری ئیسالمی کردبێ. نالۆژیکی‌بوونی ڕاپه‌رین خاڵی چڕبوونه‌وه‌ی هه‌موو شێوزازه‌کانی ئ ــازادی ــی ــه ،چ ئـــه‌و ئــازادیــیــانــه‌ی وه‌ده‌ســـــت ه ــات ــوون و چ ئــه‌وانــه‌ی داوا ده‌ک ــرێ ــن ،خاڵێکی چــڕبــوونــه‌وه کــه ت ـه‌نــان ـه‌ت لــه ویــســتــی مافه سروشتییه‌کان پــت ـه‌وتــره .هــه‌ر ده‌س ـه‌اڵتــێــك بــۆی هـه‌یــه رۆژێـــک ره‌ت بکرێته‌وه و مرۆڤه‌کان به قیمه‌تی گیانی خۆیان ل ـه‌دژی راســت ببنه‌وه. راپه‌ڕینه‌کان له‌رێگای نیشان و هێماکانی مه‌زهه‌به‌وه ده‌توانن ئاسانتر خۆیان به‌یان بکه‌ن له‌به‌ر ئــه‌وه‌ی هــاوکــات ه ـه‌م له نــێــوه‌وه و ه ـه‌م له ده‌ره‌وه‌ی مێژوودا قه‌رار ده‌گرن .به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده به‌ڵێنی ئاخیره‌ت و چاوه‌ڕوانیی رزگاریده‌ر (ناجی) رووحیان وه‌به‌ر ڕاپه‌ڕینه‌کان داوه. له ئینقالبی ١٧٨٩ی فه‌ڕانسه‌وه پێمان وابووه که ئینقالب راپه‌ڕینێکه که ریشه‌ی له مێژوویه‌کی لۆژیک و قابیلی کۆنتڕۆڵکردندایه .ئینقالب شوێنی جه‌مسه‌ربه‌ندیی نێوان هیوا و چاوه‌ڕوانییه‌کان بووه .شه‌رعیه‌ت به ئینقالب دراوه و ره‌خنه له جۆره باش و جۆره خراپه‌کانی گیراوه .ئه‌وه‌ی فووکۆ بۆی گرینگه به‌اڵم شتێکی دیکه‌یه که بریتییه له «رازی راپه‌ڕین» .ئه‌وه‌ی ئه‌و له ئێران به‌دوایه‌وه بوو «هۆکار و ریشه قووڵه‌کان»ی راپه‌ڕینه‌که نه‌بوو ،به‌ڵکوو «ئه‌و هه‌سته بوو که خه‌ڵکی راپه‌ڕیو له‌و کاته‌دا هه‌یانه
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
41
و تێگه‌یشتن له‌و شته که له‌و وه‌خته‌دا له مێشکی ئه‌و ژن و پیاوانه‌دا ده‌گــوزه‌را که حــازر بــوون گیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه» .خه‌ڵکی ئێران رقی خۆیان و ئیراده‌یان بۆ رووخاندنی رێژیمی شا له چیڕۆكێکی خه‌ون‌پێوه‌دیودا ده‌نووسیه‌وه ،چیڕۆكێک که هه‌م سیاسی بوو هه‌م مه‌زهه‌بی. ریتمی خۆپێشاندانه‌کان له‌گه‌ڵ بۆنه ئایینیه‌کان هه‌ماهه‌نگ بوو .ئه‌و ریتمه شانۆنامه‌یه‌کی مه‌عنه‌وی بوو که له‌ودا ده‌سه‌اڵتی سیاسی وه‌به‌ر غه‌زه‌ب و له‌عنه‌ت ده‌كه‌وت .به‌م جۆره له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا یه‌کانگیرییه‌کی نێوان به‌ستێنی سیاسی و به‌ستێنی مه‌زهه‌بیمان ده‌دی که زۆر له‌و ئه‌زموونه‌ی رۆژئاوا نزیک بوو کاتێك رۆژئاوا ویستی روخساره رووحییه‌كان له‌سه‌ر ته‌وێڵی سیاسه‌ت تۆمار بکا .له‌ڕاستیدا رێژیمی شا به له‌غاوکردنی سیاسه‌ت ویستبووی پێش به‌و راپه‌ڕینانه‌ش بگرێ که پشتیان به مه‌زهه‌ب ده‌به‌ست. توخمی ئایینی حازر نه‌بوو جێی خۆی به هێندێک ئیدئۆلۆژی بدا که که‌متر «کۆنه‌په‌رستانه» بوون .ئه‌مه‌ش به بڕوای فووکۆ چه‌ندین هۆی هه‌بوو که بریتی بوون له راپه‌ڕینێک که زۆر زوو سه‌رکه‌وت؛ رووحانییه‌تێک که قسه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا ده‌ڕۆیشت؛ و کۆنتێکستێكی ستراتژی له به‌رامبه‌ر واڵتانی موسڵمانی دراوسێ .به‌مجۆره ناوه‌رۆکه وێنا کراوه‌کانی راپه‌ڕینه‌که له‌پاش سه‌رکه‌وتنی ئینقالب ال‌ن ـه‌چــوون .به‌ڵكوو ئه‌مجاره هاتنه سه‌ر سه‌حنه‌ی سیاسی که له‌وێ هاوکات هه‌م تاسه و هیوای ئه‌وه هه‌بوو که ئیسالم بکرێته شارستانییه‌کی گه‌وره و هه‌م هێندێك فۆرمی توندوتیژانه‌ی هه‌ستی دژه بێگانه ،و کێشه‌ی ئیمپریالیمزم و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن. فووکۆ له‌سه‌ر ئه‌وه پێداگری ده‌کا که نابێ ئه‌و ئیمان و مه‌عنه‌ویاته که ئه‌وانه‌ی حازر به گیانبه‌خشین بوون ئیدیعایان ده‌کرد له‌گه‌ڵ حکومه‌تی خوێنخۆری رووحانیه‌تی توندڕه‌و تێکه‌ڵ بکه‌ین .ناتوانین ئه‌و قانوونه‌ی ئینقالبه‌کان له‌سه‌ر ئینقالبی ئێران جێبه‌جێ بکه‌ین که ده‌ڵــێ هه‌میشه سه‌ره‌ڕۆیی‌یه‌كی نوێ له‌نێو دڵی خۆپێشانده‌رانی خوازیاری رووخانی دیکتاتۆڕدا به‌ڕێوه‌یه .رووحانیه‌کانی ئێران ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌یان بۆ ئه‌وه به کار برد که شه‌رعیه‌ت بده‌نه حکومه‌ته‌که‌یان .ئه‌گه‌ر بێت و بزوتنه‌وه‌که به بزوتنه‌وه‌ی مه‌الکان پێناسه بکه‌ین ،هه‌مان ئه‌و غه‌دره له‌و بزوتنه‌وه‌یه
تیشکی نوێ
42
ده‌که‌ین که مه‌الکان لێیان کرد ،چونکه له هه‌ردوو حاڵه‌تدا به‌پێی مه‌نتقی ترس له رووداوی ئینقالبی بیر ده‌که‌ینه‌وه .هه‌ربۆیه گرینگه که ئه‌و جه‌وهه‌ره که له بزوتنه‌وه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه‌دا هه‌یه و بۆ هه‌ر ده‌سه‌اڵتێكی سه‌ره‌ڕۆ مه‌ترسییه ببینین ،جا ئه‌و ده‌سه‌اڵته سه‌ره‌ڕۆیه شا بێ ،یان ئایه‌توڵاڵ. فووکۆ له دوایین وتاریدا هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی روون ده‌کاته‌وه .ئه‌و بۆچوونی خۆی نه‌گۆڕیوه ،به‌ڵکوو پێی وایه که هاوکات هه‌م ده‌توانین دژی شکه‌نجه‌ی شا له سه‌رده‌می رێژیمی شادا بین ،هه‌م دژی ئه‌و توندوتیژییه سیاسییه‌ی مه‌الکان په‌نایان بۆ ده‌برد به‌بێ ئه‌وه‌ی رووداوی ئینقالبی به خودیی خۆی ببه‌ینه ژێر پرسیار .ناکرێ ده‌رسی ئه‌خالق بده‌ینه که‌سێک که به قیمه‌تی گیانی خۆی به‌ره‌وڕووی ده‌سه‌اڵت ده‌بێته‌وه و دوای کۆتایی هاتنی رووداوه‌کــان به به‌رپرسیاری ئاکامه‌که‌ی بزانین .هه‌روه‌ها ناکرێ به‌و ئاکامه بگه‌ین که راپه‌ڕین بێسووده چونکه ئه‌نجامی هه‌موو ڕاپه‌رینێک هه‌ر یه‌ک شت و هه‌مان شته .ده‌کــرێ راپه‌ڕین دروســت یان هه‌ڵه بێ، به‌اڵم کاتێك خه‌ڵک راده‌په‌ڕن ،نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێ که الیه‌نێکی زاتیی تایبه‌ت به تاکه‌كان دێته نێو مێژوو و به هه‌ناسه‌ی خۆی ده‌یده‌مێنێ. ئه‌م توخمه زاتییه له زۆر ئاستدا ده‌بینین« .که‌سێک که که‌تنێکی کردووه حازره هه‌ڵێ و گیانی خۆی بخاته مه‌ترسییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به سزایه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر مه‌حکوم نه‌کرێ؛ شێتێک چیدیکه ته‌حه‌مول ناکا ده‌ستبه‌سه‌ر و بێ‌ئیراده بکرێ؛ گه‌لێکیش رێژیمێک ره‌ت ده‌کاته‌وه که ده‌یچه‌وسێنێته‌وه. هه‌مووی ئه‌وه‌ش نابێ ببێته هۆی ئه‌وه که بڵێین که‌تنکاره‌که بێ‌تاوانه؛ شێته‌که چاک ده‌بێته‌وه یان ئاینده‌یه‌كی باشتر چاوه‌ڕوانی گه‌له‌که‌یه .ته‌نانه‌ت هیچ که‌س مه‌جبوور نیه هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ بکا .هیچ که‌س ناچار نیه پێی وابێ که ئه‌م ده‌نگه تێکه‌ل پێکه‌اڵنه[ی کاتی راپه‌ڕین] له‌وانی دیکه زواڵڵترن و هه‌قیقه‌ت به‌وانه .هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که ده‌سه‌اڵت به هه‌موو رێگایه‌ک بیهه‌وێ ئه‌و ده‌نگانه سه‌رکوت بکا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه به شیاوی بیستن دابنرێن و روون بێته‌وه که ده‌یانه‌وێ بڵێن چی» .ئه‌مه زۆرتر پێوه‌ندیی به واقعیه‌ته‌وه هه‌یه تا به ئه‌خالق« :ئاکامه تاڵه‌کانی رووداو ه مێژوویی‌یه‌کان هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕن :بوونی ئه‌م جۆره ده‌نگانه‌یه که ده‌بێته هۆی ئه‌و ه
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 43 ١٣٩٧
که سه‌رده‌می مرۆڤه‌کان ره‌وتی هێڵێكی پێشکه‌وتنخوازانه‌ی نه‌بێ ،به‌ڵکوو ته‌نیا به‌شێوه‌ی مێژوویه‌ک بێ که مه‌رج نیه هه‌میشه ئاقاره‌که‌ی پۆزه‌تیڤ بێ .له سه‌ره‌تای ئه‌و رسته‌یه‌دا وه‌كیه‌كدانانێكی سه‌یر به‌دی ده‌که‌ین :ئه‌و گه‌له که ڕاده‌په‌ڕێ له‌گه‌ڵ که‌تنکار و شێتێک به‌راورد کراوه .به باوه‌ڕی «ئۆلیڤیه رووا» گه‌ل ده‌سه‌اڵت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر تاقه توخمێكی که بریتییه له هێز .که‌سی ئینقالبی هه‌روه‌ک که‌سی شێت یا که‌تنکار له‌و کاته‌دا که راده‌پ ـه‌ڕێ هه‌ڵگری هیچ نه‌زمێکی نوێ نیه ،به‌ڵکوو ئه‌و ده‌سه‌اڵته‌ی گرتوویه‌تی یا به‌سه‌ریدا زاڵ بووه له شه‌رعیه‌تی خۆی داده‌ماڵێ و وه‌ك خۆی نیشانی ده‌دا .لێره‌دایه که الیه‌نی زاتیی که‌سه‌كان وه‌ده‌رده‌که‌وێ ،الیه‌نێک که واقعیه‌تێکه که ده‌بێ وه‌به‌رچاوی بگرین چونکه ئه‌وه شتێكی مێژووییه نه‌ك شتێکی بیۆلۆژی .زه‌مانی مرۆڤ زه‌مانێکی تایبه‌تییه ،جیاواز له زه‌مانی سروشت ،مه‌ودایه‌که وه‌ك هایدگه‌ر ده‌ڵێ درێژه‌کێشانێکی مێژووگه‌رایانه‌یه. ب ـه‌اڵم لــێــره‌دا پره‌نسیپێکی دووه‌مــیــش هه‌یه که بریتییه له ته‌مرینی ده‌ســـه‌اڵت .وه‌ك فووکۆ ده‌ڵــێ ده‌ســه‌اڵت به‌شێوه‌ی سروشتی شتێکی خــراپ نیه .ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه که «ده‌ســه‌اڵت ،به‌هۆی مێکانیزمه‌کانیه‌وه، شتێکی بێ‌کۆتاییه» .ئه‌وه به‌و مانایه نیه که ده‌س ـه‌اڵت هه‌موو شتێکی پێ ده‌کرێ ،به‌ڵکوو مانای ئه‌وه‌یه که یاسا و رێساکانی سنووردارکردنی ده‌ســـه‌اڵت هه‌رگیز زۆر ورد و رژد نین و زۆر چــاک ده‌ک ــرێ ده‌ور بدرێنه‌وه .هه‌ربۆیه‌شه که پێویسته هێندێك یاسا له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌اڵت دابنرێن که له هیچ حاڵه‌تێکدا نه‌توانێ پێشێلیان بکا ،یان هێندێك ماف له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌اڵت بچه‌سپێندرێن که نه‌توانێ به‌ربه‌ستیان بۆ دابنێ. فووکۆ نووسینه‌که‌ی به پێناسه‌یه‌کی رووناک‌بیر که پێشتر باسمان کرد کۆتایی پێ دێنێ :رۆڵی رووناک‌بیر ئه‌وه‌ی ه که سه‌رنج بداته هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌ک یان هه‌ر تاکێک که سه‌ر هه‌ڵدێنێ و راده‌په‌ڕێ .رووناک‌بیر نابێ پێشگۆیی و گره‌و له‌سه‌ر فکره‌کان بکا به‌بێ ئـه‌وه‌ی هیچ سه‌رنج بداته تاکه‌کان. رووناک‌بیر ئه‌و که‌سه‌یه که سه‌رنج ده‌داته تاکه‌کان له حاڵه‌تێکی کۆنکرێتدا، له‌نێو رووداوه‌که‌دا ،هه‌میشه که‌مێک له خواره‌وه‌ی مێژوو (مێژوویه‌ک که تاکه‌کان هێشتا ره‌وته کڕۆنۆلۆژییه‌که‌ی و ئاکامه‌که‌ی نازانن) ،که‌مێکیش
تیشکی نوێ
44
له پشته‌وه‌ی سیاسه‌ت (سیاسه‌تێک که تاکه‌کان هێشتا هه‌موو کلیله‌کان سنووردارکردنی بێ قه‌ید و شه‌رتی ده‌سه‌اڵتیان تێدا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه).
ئه‌نجام له کۆتایی ئه‌م یه‌که‌مین لێکۆڵینه‌وه‌یه‌مان له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌کانی نێوان فووکۆ و ئێران ،ده‌توانین ده‌قێکی دیکه‌ی ناوبراو به‌کار به‌رین که رۆژی ١٤ی ئاوریلی ١٩٧٩له گۆڤاری «لونوڤێل ئۆبسێرڤارتۆر»دا بــاو بــۆت ـه‌وه .ئ ـه‌و ده‌قــه‌ش بریتییه له «نــامـه‌ی سـه‌رئــاوه‌ڵــه بۆ مێهدی بــازرگــان» .رۆژی ٥ی فێوریه‌ی ،١٩٧٩خومهینی مێهدی بــازرگــان-ی راسپارد هه‌تا حکومه‌تێک پێک‌بێنێ .رۆژی ٧ی فێوریه حکومه‌تی ئیسالمی راگـه‌یــانــدرا .رۆژی ١٧یهکهمین ئێعدامه‌کانی موخالیفان له‌الیه‌ن ئه‌و کۆماندۆیانه‌وه که ئیدیعایان ده‌کرد سه‌ر به خومه‌ینی-ن ده‌ستیان پێ کرد. مێهدی بازرگان له مانگی سێپتامبری ١٩٧٨دا چاوی به فووکۆ که‌وتبوو. ئه‌و وه‌ک نێوبژیوانێک له‌نێوان جه‌ریانی الئیک و الیه‌نگری مافه‌کانی مرۆڤ له‌الیه‌ک و مه‌زهه‌بییه‌کان له‌الی دیکه‌وه ده‌جواڵیه‌وه .ئه‌و بۆخۆی ساڵی ١٩٧٧کۆمیتهی دیفاع له ئازادییه‌کان و مافی مرۆڤ له ئێرانی دامه‌زراندبوو. پــاش به بارمته‌گرتنی دیپلۆماته‌کانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له تــاران له‌الیه‌ن خوێندکارانی الیه‌نگری خه‌تی ئیمامه‌وه ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه. فووکۆ له نامه‌که‌یدا بۆ بازرگان وه‌ک به‌رپرسێکی حکومه‌تی ئیسالمی رووی قسه‌ی لێ ده‌نێ .له‌وێدا هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و گفتگۆیه‌ی نێوان خۆی و ویی وه‌بیر بێنێته‌وه که له مانگی سێپتامبردا پێکه‌وه ببوویان .له‌و دیداره‌دا مێهدی بازرگان هیوای خۆی نیشان دابوو که ئیسالم ده‌توانێ ببێته گه‌ره‌نتییه‌کی راسته‌قینه‌ی مافه‌کانی مــرۆڤ .بۆ ئـه‌وه‌ش سێ هۆکاری باس کردبوو: ره‌هه‌ندێکی رووحی و مه‌عنه‌وی :حکومه‌تی ئیسالمی به مانای حکومهتیمهالکان نیه ،به‌ڵکوو نیشانه‌ی ئیراده‌ی گه‌له که ده‌یه‌وێ به جۆرێکی تر بژی؛
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 45 ١٣٩٧
ره‌هه‌ندێکی مــێــژوویــی :هێز و پاشخانی دوورودرێــــژی مێژووییئیسالم وای لێ ده‌کا که توانای ئیسالم بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کان له مه‌کته‌به تازه‌تر و که‌مته‌مه‌نه‌کانی وه‌ک سۆسیالیزم یان سه‌رمایه‌داری زیــاتــر ب ــێ .فــووکــۆ ج ـه‌خــت ل ـه‌ســه‌ر ئـــه‌وه ده‌کـــا کــه نــابــێ تـه‌نــیــا ئـه‌و حکومه‌تانه‌مان له جه‌وهه‌ردا پێ خراپ بێ که ئیسالمیین .به‌ڵکوو هه‌ر که گوتت حکومه‌ت جا هه‌ر حکومه‌تێک بێ ،ئه‌وه بۆخۆی شکی له‌سه‌ره و پێناسه‌که‌ی هه‌رچی بێ – دێموکراتیک ،سۆسیالیست ،لیبرال ،یان گه‌لی- هه‌ر ده‌بــێ به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ین و چاوه‌دێریی بکه‌ین. ره‌ه ـه‌نــدێــکــی ئ ـه‌خــاقــی[ :بــه بـــڕوای ب ــازرگ ــان] ئ ـه‌گ ـه‌ر حکومهتێکلهسهر ئیسالم دابمه‌زرێنین ،خودبه‌خود ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ین که هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین ره‌خنه له‌و حکومه‌ته بگیرێ ،واتــه ئه‌مه بۆخۆی ده‌سته‌به‌ری نافه‌رمانیی مه‌ده‌نی ده‌کا که ئه‌گه‌ر له یاسایه‌کی واڵته‌که‌شدا نه‌نووسرابێ ،له مه‌زهه‌بی ئیسالمدا نــووســراوه ،مه‌زهه‌بێک که هه‌م مه‌زهه‌بی فه‌رمانڕه‌واکانه ،هه‌م هی خه‌ڵك .فووکۆ ده‌ڵێ که بۆ وی ئه‌م بیرۆکه‌یه زۆر گرینگه .نه‌ك له‌به‌ر ئه‌و ه که باوه‌ڕی به توانای حکومڕانان بۆ به‌ئه‌خالقی کردنی کار و کرده‌وه‌کانیان هه‌بێ ،به‌ڵکوو له‌به‌ر ئه‌و ه که خه‌ڵک به‌ناوی واجب و باوه‌ڕی دینییان که هیچ حکومه‌تێک ناتوانێ حاشای لێ بکا ،ده‌توانێ حوکمڕانان ناچار به رێزگرتن له ئه‌رکه‌کانیان بکا. پێوه‌ندییه‌کانی نێوان گه‌ل و حوکمڕانان یه‌کجار زۆر گرینگه .راسانی گه‌ل ه ـه‌روه‌ک ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌اڵتی گشتی به‌گژ تاکه‌که‌سێكدا دێته‌وه و سزای ده‌دا بایه‌خی بنه‌ڕه‌تیی هه‌یه .ده‌سـه‌اڵت کاتێك نه‌یارانی خۆی دادگایی ده‌کا له‌ڕاستیدا خۆی ده‌خاته به‌ر قه‌زاوه‌تی خه‌ڵک .له دادگادا ده‌سه‌اڵتی گشتی رووی راسته‌قینه‌ی خۆی نیشان ده‌دا .حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی وا بکا که رێزی لێ بگرن ،ده‌بێ بۆخۆشی رێز له قانوون بگرێ، به مه‌رجێک قانوونه‌که له قازانجی خه‌ڵکدا بێ ،نه‌ك قانوونێک بێ که گه‌ل بکاته ملکه‌چ و ژێرده‌سته‌ی ده‌س ـه‌اڵت .هه‌موو حکومه‌تێک ده‌بێ حازر بێ خۆی بخاته به‌ر قه‌زاوه‌تی هه‌موو مرۆڤێکی دنیا چونکه «حوکمڕانی ئیمتیازێک نیه ،به‌ڵكوو ئه‌رکێکی یه‌کجار زۆر دژواره» .فووکۆ به ئاره‌زوو
تیشکی نوێ
46
و ئومێدێکه‌وه کۆتایی پێ دێنێ :گه‌لێك که به هێزێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌وه خۆی له ژێرده‌سته‌یی رزگار کردبێ ،نابێ له‌و کاره‌ی په‌ژیوان بێته‌وه. له ئه‌نجامدا ده‌توانین بڵێین که ئـه‌م نامه سـه‌رئــاوه‌اڵیـ ه نیشانده‌ری دڵساردبوونه‌وه‌ی فووکۆ له ئینقالبی ئیسالمییه ،دڵساردبوونه‌وه‌یه‌ک که ئه‌نجامی لۆژیکی و بارته‌قای ئه‌و هیوا و چاوه‌ڕوانییه‌یه که فووکۆ ل ه ئینقالبی ئێران‌دا دروستی کردبوو .به‌اڵم ئه‌و هیوایه بۆخۆی به‌ڵگه‌ی پارێز و بیری کراوه‌ی فووکۆ له به‌رامبه‌ر زه‌رفیه‌ته‌کانی ئه‌و ئینقالبه‌دا بووه .ناکرێ فووکۆ لۆمه بکه‌ین که گوێی له‌و ده‌نگانه راگرتووه که له‌و کاته‌دا به‌رز بوونه‌وه یان بڵێین که ده‌بوو فووکۆ ده‌موده‌ست ئینقالبێکی مه‌حکوم کردبا که که‌س نه‌یده‌زانی ئاکامه‌که‌ی چی ده‌بێ .دیاره له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شانه له کاره‌که‌ی فووکۆ نامورتاحین کاتێك باس له «رازی راپه‌ڕین» ده‌كا .چونکه به زیادکردنی ئه‌و ره‌هه‌نده نه‌ناسراوه له شڕۆڤه‌که‌یدا فووکۆ ریسکی ئه‌وه ده‌کا که رێگه‌ی ئه‌وه‌مان لێ بگرێ مه‌ترسیی تێکه‌ڵ کردنی سیاسه‌ت و مه‌زهه‌ب یان شۆڕش و ئه‌فسانه‌سازی به باشی هه‌ست پێ بکه‌ین .ئه‌وه که فووکۆ ده‌سکه‌الیه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه به جۆرێکی دیکه بۆخۆی دێڵێته‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه که ئه‌فسانه‌گه‌ری بێنێته‌وه نێو باس و بابه‌تێک که پێویستیی به لێکدانه‌وه به چه‌شنگه‌لی دیکه هه‌یه .بێگومان شڕۆڤه‌كه‌ی یارمه‌تیده‌ره بۆ ئـه‌وه‌ی هۆکاره رۆخییه‌کانی ده‌روه‌ستیی تاک ده‌ستنیشان بکه‌ین و بزوتنه‌وه‌که له ته‌واوه‌تیی خۆی‌دا و به ریتمی خۆی ببینین ،به‌اڵم قیمه‌تی ئه‌و کاره ئه‌وه‌یه که جارێکی دیکه ئه‌فسانه و حیکایه‌تی گه‌وره دێنێته‌وه نێو هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن له ره‌فتاری ئه‌کته‌ره‌كان .فووکۆ شڕۆڤه‌یه‌ک پێشکه‌ش ده‌کا که گومان له ئه‌فسانه و حیکایه‌تی گه‌وره ده‌گه‌ڕێنێته‌وه نێو بواری زانین ،واته وامان لێ ده‌کا که جارێکی دیکه ئه‌فسانه و حیکایه‌تی گه‌وره وه‌ک واقیعیه‌تێکی مۆدێرن چاو لێ بکه‌ین .له‌راستیدا زۆربه‌ی کاتیش ئه‌مه خیسله‌تی هه‌ره جاڕزکه‌ری شڕۆڤه فه‌رهه‌نگگه‌راکانه که هاوکات له‌گه‌ڵ ئـه‌وه که پێیان وایــه خۆیان له چنگ حیکایه‌تی گ ـه‌وره رزگــار کــردووه، حیکایه‌تێکی گه‌وره‌ی دیکه به‌پێی هه‌مان لۆژیکه‌کان دروست ده‌که‌نه‌وه. ره‌خنه‌یه‌کی دیکه که ده‌توانین له فووکۆی بگرین ئه‌وه‌یه که ره‌نگه
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 47 ١٣٩٧
ب ـه‌و جــۆره‌ی پێویست بێ له ده‌ربڕینی بیرکردنه‌وه‌ی خۆی‌دا پارێزی نه‌کردبێ .له‌ڕاستیدا پێویسته دوو شت لێک جیا بکه‌ینه‌وه :ئه‌و شتانه ده‌بنه هۆی بردنه‌سه‌ری پله‌ی زانیاری و ئه‌و شتانه‌ی ده‌بنه هۆی گۆڕانی بیروباوه‌ڕه‌کان .شڕۆڤه‌ی فووکۆ له یه‌که‌میاندا زۆر به‌سوود و به‌جێیه. به‌اڵم له دووه‌میاندا به زه‌حمه‌ت له بیروڕای گشتیدا جێ ده‌گــرێ ،رێک له‌به‌ر ئه‌وه که ئه‌فسانه‌سازی و حیکایه‌تی گه‌وره و مه‌زهه‌ب به شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ ده‌خاته‌وه به‌ر دیده‌کان .دیاره ئه‌و ئه‌م پێناسه‌کردنه‌وه‌یه به زۆر زه‌رافه‌تکاریی رووناکبیرانه‌وه ئه‌نجام ده‌دا ،و به‌شێوه‌یه‌کی جێگای ستایش هه‌وڵ ده‌دا مێتۆده نه‌ریتییه‌كانی ئه‌م بواره بجوڵێنێ .به‌اڵم باڵوکردنه‌وه‌ی ئه‌ڵقه به ئه‌ڵقه‌ی زنجیره وتارێك له‌و رۆژنامانه‌ی رۆژنامه‌ی بیروڕان بۆ ئه‌م جۆره ته‌مرینه نابێ .فووکۆ باش له‌و مه‌ترسییه تێنه‌گه‌یشتبوو .هه‌ربۆیه‌شه به‌سه‌رهات و هه‌وڵه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی فووکۆ به‌وه‌نده کۆتایی دێ و دواتر دووباره‌ی ناکاته‌وه .گه‌وره‌ترین خاڵی به‌هێزی فووکۆش هه‌ر ئه‌و شته‌یه که له‌و جه‌نجاڵه‌دا به زیانی خۆی ته‌واو بوو ،واته جیدییه‌تی کاره‌کانی فووکۆ.
48
تیشکی نوێ
Bibliographie et Notes Afary, Janet et Anderson, Kevin B., Foucault and the Iranian Revolution. Gender and the Seductions of Islamism. Chicago et .p 346 ,2005 ,Londres, The University of Chicago Press Cavazzini A. (dir.), Michel Foucault : L’Islam et la révolution .2006 ,» iranienne, Mimesis, « La rose de personne .2004 ,» Clastres P., La société contre l’Etat, Minuit, coll. « Critique .1984 ,Didier E., Michel Foucault, Paris, Flammarion Foucault M., Sécurité, territoire, population, Cours au Collège de .2004 ,Paris, Gallimard, Le Seuil ,1978-1977 ,France ,Quarto Gallimard ,88-1976 ,Foucault M., Dits et écrits, tome II .2001 .1978 ,Furet F., Penser la révolution, Paris, Gallimard Lanchet P. et Brière C., Iran : la révolution au nom de Dieu, Paris, .1979 ,Seuil Roy O., « L’énigme du soulèvement. Foucault et l’Iran » in Vacarme .2004 automne ,29°n ,1449°Ulmann B., « Iran, la vengeance du prophète » in L’express, n .1979/04/20 Afary, Janet et Anderson, Kevin B., Foucault and the Iranian ]1[ Revolution. Gender and the Seductions of Islamism. Chicago et .p 346 ,2005 ,Londres, The University of Chicago Press Ulmann B., « Iran, la vengeance du prophète » in L’express, ]2[ .1979/04/20 ,1449°n Roy O., « L’énigme du soulèvement. Foucault et l’Iran » ]3[ http://www.vacarme.eu.org/ .2004 automne ,29°in Vacarme n ...article13 Les ‘‘reportages’’ d’idées « ,250°Dits et écrits, tome II, texte n ]5[ .707 .», p Foucault M., « L’armée. Quand la terre tremble » (Corriere della ]6[ Le Shah a cent de retard » (Corriere della « ,)1978/09/28 sera du Téhéran : la foi contre le Shah « (Corriere « ,)1978/10/01 sera du Retour au prophète » (Corriere della « ,)1978/10/08 della sera du
49
١٣٩٧ زستانی/ دەوری سێهەم/٤ ژمارە/تیشکی نوێ
Une révolte aux mains nues » (Corriere della « ,)1978/10/22 sera du Défi à l’opposition » (Corriere della sera du « ,)1978/11/05 sera du .)1978/11/07 Foucault M., « A quoi rêvent les Iraniens ? » (Le Nouvel ]7[ .)1978/10/16 Observateur du A quoi rêvent les Iraniens « ,245°Dits et Ecrits, tome II, texte n ]8[ .690 .? », p .304 .p ,1989 ,Eribon D., Michel Foucault, Flammarion ]9[ Foucault M., « La révolte iranienne se partage sur les rubans ]10[ Le Chef « ,)1979/11/19 des cassettes » (Corriere della sera du .)1978/11/26 mythique de la révolte » (Corriere della sera du Foucault M., « Le Chef mythique de la révolte », Dits et Ecrits, ]11[ .716 .p ,253°texte n Eribon (op. cit.) reprend une partie de la lettre adressée ]12[ Notre citation est extraite de la .305 .à Foucault dans son livre p Réponse de Michel Foucault à une « ,251°présentation du texte n .708 .lectrice iranienne », parue dans les Dits et Ecrits, tome II, p Pour consulter la lettre d’une lectrice iranienne, cf. « Une iranienne La réponse de Michel .1978/11/06 écrit », Le Nouvel Observateur du Foucault est parue la semaine suivante dans Le Nouvel Observateur .1978/11/13 du Une poudrière appelée islam » (Corriere della sera du « ]13[ .261°Voir Dits et Ecrits, tome II, texte n .)1979/02/13 Le chef mythique de la « ,253°Dits et Ecrits, tome II, texte n ]14[ .714 .révolte de l’Iran », p Defert D., Quelques repères chronologiques, in Michel ]15[ .114 .p ,1985 ,Foucault, une histoire de la vérité, éd. Syros Broyelle C. et J., « A quoi rêvent les philosophes ? », Le Matin, ]16[ .13 .p ,1979/03/24 ,646°n .p ,1979/03/26 ,647°Michel Foucault et l’Iran », Le Matin, n « ]17[ .762 .p ,262°Cf. Dits et Ecrits, tome II, texte n .15 Inutile de se soulever ? « ,269°Dits et Ecrits, tome II, texte n ]18[ .794 », p .783 .p ,266°Dits et Ecrits, tome II, texte n ]19[ L’armée, quand la terre « ,241°Dits et Ecrits, tome II, texte n ]20[ .664 .tremble », p
50
تیشکی نوێ
Le chah a cent ans de « ,243°Dits et Ecrits, tome II, texte n ]21[ .679 .retard », p Téhéran : la foi contre le « ,244°Dits et Ecrits, tome II, texte n ]22[ .683 .chah », p A quoi rêvent les Iraniens « ,245°Dits et Ecrits, tome II, texte n ]23[ .688 .? », p Une révolte à mains nues « ,248°Dits et Ecrits, tome II, texte n ]24[ .701 .», p .Défi à l’opposition », p « ,249°Dits et Ecrits, tome II, texte n ]25[ .704 La révolte iranienne se « ,252°Dits et Ecrits, tome II, texte n ]26[ .709 .propage sur les rubans des cassettes », p Le chef mythique de la « ,253°Dits et Ecrits, tome II, texte n ]27[ .713 .révolte de l’Iran », p ,» Clastres P., La société contre l’Etat, Minuit, coll. « Critique ]28[ .2004 Une poudrière appelée « ,261°Dits et Ecrits, tome II, texte n ]29[ .759 .islam », p L’esprit d’un monde sans « ,259°Dits et Ecrits, tome II, texte n ]30[ Ce texte a été publié in Lanchet P. et Brière C., Iran : .743 .esprit », p .1979 ,la révolution au nom de Dieu, Paris, Seuil L’esprit d’un monde sans « ,259°Dits et Ecrits, tome II, texte n ]31[ .743 .esprit », p .1978 ,Furet F., Penser la révolution, Paris, Gallimard ]32[ La liberté de critique est totale en URSS et le citoyen « ]33[ soviétique améliore sans cesse sa condition au sein d’une société de retour ,1954 en progression continuelle » déclarait Sartre en .d’URSS, dans Libération Inutile de se soulever ? « ,269°Dits et Ecrits, tome II, texte n ]34[ .790 .», p Lettre ouverte à Mehdi Bazargan », Le Nouvel Observateur, « ]35[ ,265°Cf. Dits et Ecrits, tome II, texte n .46 .p ,1979/04/20-14 ,753°n .780 .p
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
51
وەهمی شرۆڤەی ئۆبژێکتیڤ حەسەن شێخانی
تیشکی نوێ
52
پێش ئــەوەی وتــارەکــەم دەســت پێبکەم ،دەبــێ ئــەوە بڵێم ئــەم وتــارە کاریگەریی کتێبی»مێتۆدۆلۆژیی زانستە مرۆڤایەتییەکان» ،لە نووسینی «ماکس وێبێر»ی ،بەسەرەوەیە .گوتنی ئەم ڕاستییە بەم مانایە نیە ئەم وتارە دووبارە نووسینەوەی پرشوباڵو یان بە گومانی هەندێک کەس، الوازتری بەشگەلێکی ئەو کتێبەیە؛ بەڵکوو وێڕای کاریگەری وەرگرتن لەو کتێبە ،لە حەددی خۆمدا بیرم کردۆتەوە و بە سەرەنجدان بە نموونە و پرسەکانی جێی سەرنجی خۆم ،تێڕامانم بۆ بابەتی «نامومکین بوونی شرۆڤەی ئۆبژێکتیڤ» ،کــردووە و بە پێی توانا تەتەڵەم کــردووە .لەم وتارەدا دەڵێم شرۆڤەی ئۆژێکتیڤ ،وەهم و گومانێکی زێهنییە کە دروست دەکرێ و واقعیەتی نیە.ئێستاش باسەکەم بە سێ پێشەکی دەست پێدەکەم: پێشەکی یەکەم :واقعیەت چەندڕەهەندی و تێکڕژاوە؛ واتە کۆنکرێتە. شرۆڤەکار نەزم و واتای پێدەبەخشی .نەزم و واتابەخشینیش بەپێی هەندێک پێوانە و بنەما و لە پێرسپێکتیڤێکەوە دەکرێ .ڕوونکردنەوە ،شیکردنەوە یان بە واتایەکی باشتر تێگەیشتن لە واقعیەت ،لە فیلتێری زێهنەوە تێپەڕ دەبێ. ئەمە خۆی ڕەهەندێکی مەفهوومی بە شرۆڤە دەدا و لێرە دایە کە وەهمی شرۆڤەی ئۆبژێکتیڤ بەتاڵ دەبێتەوە .جیاوازیی مرۆڤ لەگەڵ حەیوان، یان باشترە بڵێم جیاوازیی دیتنی شتەکان لەالیەن مررۆڤەوە لەگەڵ دیتنی شتەکان لەالیەن حەیوانەوە ،ئەوەیە کە حەیوان ناتوانێ نەزم و واتا بە بەشە جیاواز و پر شو‌باڵوەکانی واقیعیەت بدا ،بەاڵم مرۆڤ ئەو توانای هەیە. خودی دۆزینەوەی پێوەندیی نێوان بەشە جیاجیاکانی واقعیەت و دۆزینەوەی وەک‌یەکیی نێوانیان ،تایبەتمەندیی مرۆڤە .مرۆڤ تیشکی تێگەیشتن ،گوتار، یان عەقڵ ،لە واقعیەت وەک رەشاییەکی ناڕوون ،دەگرێ و ڕوونی دەکاتەوە و مانا و فۆڕمی پێدەدا و پێناسەی دەکا .کارێک کە حەیوان ناتوانێ بیکا. پێشەکی دووەم :ئــایــدۆلــۆژی واقعیەتە کۆنکرێتی و تاقانەکان ،لە چوارچێوە و قاڵبی دوگمی تیۆریک داوێــژێ و واقعیەتە جیاوازەکان دەخاتە نێو قاڵبە گشتی و گشتگیرەکانەوە؛ بەم شێوەیە کە ئەو بەشانەی واقعیەت کە لەگەڵ ئەو قاڵبانە نایەنەوە حاشایان لێدەکا و نادیدەیان
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 53 ١٣٩٧
دەگرێ ،یان بە شێوەیەکی ناڕاست خوێندنەوەیان بۆ دەکا کە لەگەڵ قاڵبە ئایدۆلۆژیکەکە بێنەوە ،یان وەک شتێکی بەڕێکەوت و کەم بایەخ دەیانوێنێ. پێشەکی سێهەم :مێتافیزیسم واتە شرۆڤەیەکی نابەستێنمەند ،بان‌مێژوویی، ئابستراکت ،گشتی و خڕە و ناتوانرێ رەد بکرێتەوە یان بسەلمێنرێ .ئەمە ڕەتکەرەوەی تاقانەبوونی دیاردە سیاسی و کۆمەاڵیەتیەکانە .بەپێچەوانەی دیدی مێتافیزیکی کە دیاردە سیاسی و کۆمەاڵیەتییەکان دەخاتە سەرووی هەلومەرج و بەستێنی جیاوازی زەمانی و مەکانیی دیاریکراو ،ئەو دیاردانە لەنێو بەستێنی شوێن و کاتی دیــاریــکــراودا بیچم دەگــرن و دروســت دەبــن و پێویستە لە چوارچێوە و گرێ‌دراو بە بەستێن و هەلومەرجی دەرکەوتنیان شرۆڤە بکرێن .واتە شرۆڤەیەکی بەستێنمەند و مێژوومەند. ئاکامێک کــە لــەو ســێ پێشەکیە وەریــدەگــریــن ئــەوەیــە کــە واقعیەتی کۆنکرێتییەکان نابێ بە دیدێکی بەرتەسکبین و کاریکاتۆریی ئایدۆلۆژیک ـ ئایدۆلۆژی زۆر جار خوێندنەوەیەکی کاریکاتۆری لە واقعیەتەکان دەخاتە ڕوو ،بەم مانایە کە بەشێکی دڵخوازی واقعیەت زۆر زیاد لە حەد و زیاد لە واقع و لەسەر حیسابی نادیدەگرتن یان کەم‌بایەخ نیشان‌دانی بەشەکانی دیکە ،گەورە و بەرجەستە دەکاتەوە ـ و بە شێویەکی مێتافیزیکی و دابڕاو لە واقعیەت شرۆڤە بکەین .دیاردە سیاسی و کۆمەاڵیەتییەکان ،واتە بیاڤی زانستە مرۆڤایەتییەکان ،دەبێ بە میتۆدی تایبەت بە خۆیان و جودا لە میتۆدی زانستە سروشتییەکان شرۆڤە بکرێن .لەم وتارەدا دیدی پۆزیتیویستی کە لەسەر بنەمای یەکیەتیی میتۆدۆلۆژیی زانستە سروشتی و مرۆڤایەتییەکان هەڵچنراوە و لەڕاستیدا وێنای زەینیی شرۆڤەی ئۆبژێکتیڤیش ،بەرهەمی ئەو دیدەیە ،دەبمە ژێر پرسیار و دەڵێم تێزی هاوتابوونی شرۆڤە و واقعیەت ،یان بە واتایەکی دیکە هاوتابوونی سووژە و ئۆبژە ،کە بەرهەم یان دەڕبڕینێکی دیکەی پۆزیتیویزمە ،لەگەڵ چییەتیی زانستە مرۆڤایەتییەکان نایەتەوە. جیاوازیی بنەمایی نێوان زانستە سروشتی و مرۆڤایەتییەکان ئەوەیە لە زانستە سروشتییەکاندا ئێمە لەگەڵ سووژەیەکی زاڵ بەسەر ئۆبژەدا بەرەوڕووین ،سووژە لە ئۆبژە جیایە و بەشێک نیە لەو ،لەحاڵێکدا لە زانستە
تیشکی نوێ
54
مرۆڤایەتییەکاندا ئێمەی سووژە لەنێو پێوندییە سیاسی و کۆمەاڵیەتییەکان دایــن و بەشێکین لــەو ئــۆبــژەی کە ئــەو زانستانە هەوڵی تێگەیشتن و ڕوونکردنەوەیان دەدەن .بە دەربڕینێکی دیکە ئێمە هەم بوونەوەرێکی نۆڕماتیڤ و کو‌لتوورین و هەم لەنێو پێوەندییەکان و واقعیەتی کۆمەاڵیەتیدا دەژین .لە سەرەوەی ئەو پێوەندی و واقعیەتانەدا نین کە بەبێ باندۆر وەرگرتن لەوان ،چەمکەکان بئافرێنین و واقعیەتەکان شرۆڤە بکەین .لەڕاستیدا چەمک و کۆنسێپتەکان لە دڵی ئەو پێوەندی و واقعیەتانە دێنەدەر و لە ڕەوتێکی کارلێکی و لێکەوتەییدا بۆ نێو ئەو پێوەندی و واقعیەتانە دەگەڕێنەوە. لە شــرۆڤــەی پرسە مرۆڤییەکاندا پێویستمان بە تیۆری هەیە وەک ئامرازێک بۆ تێگەیشتن .تیۆری نە قاڵبێکی ئایدۆلۆژیکە کە ئێمە واقعیەتەکان بە بااڵی ئەو بگرین و بە زۆری واقعیەتەکان لە چوارچێوەی تەسک و تەنگی ئایدۆلۆژییەکان بترنجێنین و هەروەک لە پێشەکی یەکەمدا ئاماژەمان پێ‌کرد ،ئەگەر بەشگەلێکی واقعیەتەکان لەگەڵ قاڵبەکە نەهاتەوە نادیدەی بگرین یان خوێندنەوەیەکی ناڕاستی بۆ بکەین .واتــە نابێ ئایدۆلۆژی ڕۆڵی چاویلکەیەک ببینێ کە هەموو شتێک لە دەالقەی ئەوەوە تێڕامان و خوێندنەوەی بۆ بکەین .لەالیەکی دیکە تیۆری لە زانستە مرۆڤایەتییەکاندا ڕەنگدانەوەی ئاوێنەیی واقعیەتەکان نیە ،بە چەشنێک کە بەتەواوی یەکتر داپۆشن و پڕاوپڕی یەکتر بن .هەروەها تیۆری هێزێکیش نیە کە مێژوو و داهاتوو دیاری بکا .بەڵکوو تیۆری ئامرازێکی شرۆڤەییە کە ڕۆڵی چرایەکی گوتاری دەبینێ کە لە گۆشەنیکایەکی دیاریکراوەوە لە واقعیەت دەگیرێ و ڕوونی دەکاتەوە و فۆڕمی پێدەدا .تیۆری ئامرازێکی مەفهوومییە کە ئاسۆی ڕوانینت پێدەبەخشێ و جودا نیە لە زانست و فێرکراوە کەڵەکەبووەکانی نێو زێهنی مــرۆڤ .لە زانستە مرۆڤایەتیەکاندا ئێمە لەگەڵ فاکتۆری «زێهنییەت» و «پسکۆلۆژی»ی شرۆڤەکار بەرەوڕووین و هەموو زانستە مرۆڤایەتیەکان بە فیلتێری زێهنییەتدا تێدەپەڕن و کاریگەری لێوەردەگرن. ئەمەش خۆی‌لەخۆیدا بە واتــای ئەوەیە کە هیچ شرۆڤەیەک لە بایەخ و بەها و نۆڕمەکانی شرۆکار جودا نیە و لەبنەڕەتدا شرۆڤەی «بێ‌الیەنانە»
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 55 ١٣٩٧
وەک ئ ــەوەی لــە زانستە سروشتییەکاندا بــەدی دەکـــرێ ،بــوونــی نیە. عەقڵی ڕۆشنگەریی بەگشتی و پۆزیتیویزم بەتایبەتی ،ئیدیعایان دەکرد تەنیا یەک حەقیقەت هەیە و ئەویش بە ئامرازی عەقڵ دەتوانی بیدۆزیەوە و هەموو پرسی زانست و شرۆڤە لە ئێپیستمۆلۆژیدا کورت دەبێتەوە؛ لەوەی کە چۆن و بە چ میتۆدێک بەش و توخمە پێکهێنەرەکانی واقعیەت لێک‌جیا بکەیەوە و تاقە مانا و حەقیقەتی دیاردەکان دەرخەی و بدۆزیەوە. ئەمە پێناسەیەک لە فەلسەفە یان لقێکی فەلسەفەیە ،کە تیۆری ناسینی پێدەگوترێ؛ واتە هەمان مەعریفەناسی یان ئێپیستمۆلۆژی .لێرەدا ئێمە لەگەڵ یەک حەقیقەتی ئۆبژێکتیڤ بەرەوڕووین کە دەکرێ بدۆزرێتەوە و هەموو پرسی مەعریفە و فەلسەفە و زانست ئەوەیە کە چۆن ئەو حەقیقەتە بدۆزرێتەوە .نەدۆزینەوە یا نەگەیشتن بە تاقەحەقیقەتی دیاردەکان ،بۆ کەمایەسیی مەعریفەناسی مرۆڤ دەگەڕێتەوە و بە مانای ئەوە نیە کە ی ڕۆشنگەری، دیاردەکان تەنیا یەک مانا و حەقیقەتیان نیە .لەحاڵیکدا لە دوا ئەو ڕەوتە فکرییە سەریهەڵدا کە پێی وایە لە بیاڤی زانستە مرۆڤایەتییەکاندا (بەتایبەتی) ،تاقە‌حەقیقەتێکی ئۆبژێکتیڤ لە دەروەی زێهنی مــرۆڤ و کاریگەرییەکانی بوونی نیە ،بەڵکوو مرۆڤ لە مانابەخشین و فۆڕمدان بە حەقیقەتدا بەشدارە و ڕێک بەو هۆیەش چەشنێک ڕێژەگەرایی و پلۆڕالیزم دێتە ئارا کە تاقەحەقیقەتیی دیاردەکان دێنێتە ژێر پرسیار و جیاوازیی حەقیقەتەکان دێنێتە ئارا .هەر تێگەیشتن و شرۆڤەی پرسە مرۆڤییەکان، زێهنییەت ،مەعریفە و ئاسۆی ڕوانینی لەپشتە .ئەتۆ بە شێوەیەکی چارەهەڵنەگر لە پێگەیەک و لە ئاسۆیەکەوە لە دیاردەکان ڕادەمێنی و بەپێی جیاوازیی ئاسۆی ڕوانین ،تێگەیشتن لە واقعیەت و مانابەخشین و فۆڕم‌پێدانی جیاواز دەبێ .خۆ زێهنی مرۆڤ ئاوێنەیەکی بەتاڵ لە نێوەرۆک و نێوئاخن نیە کە تەنیا واقعیەتی «ئۆبژێکتیڤ» ،بنوێنێ و تێیدا ڕەنگ بداتەوە. مرۆڤ بوونەوەرێکە کە باوەڕ ،بایەخ ،ئامانج و زانستێکی کەڵەکەبووی هەیە و لە پەنجەرەی مێشکی خۆی و مەعریفەی خۆیەوە لە دیاردەکان ڕادەمێنێ .مرۆڤی واقعی بەم شێوەیە .ناکرێ مرۆڤ لە هەموو ئەو شتانە
تیشکی نوێ
56
بەتاڵ بکەیەوە تا ئەوەی کە پێی دەڵێن «شڕۆڤەی بێ‌الیەنانە» ،پێشکەش بکرێ .نۆڕم و بایەخەکانی مرۆڤ لەسەر شرۆڤەی واقعیەت کاریگەری هەیە و لە بنەمادا شرۆڤەی بەدەر لەوانە ،نامومکینە .هەروەک گوتمان شرۆڤە واتە نەزم و مانابەخشین بە واقعیەتە جیاواز و پرش‌وباڵوەکان، ئەمەش بە کەڵک وەرگرتن لە زمان ،وشە ،چەمک و کۆنسێپت دەکرێ. لەبنەڕەتدا ئێمە بەوانە بیر دەکەینەوە و زمــان و وشە و چەمک تەنیا ئامراز نین کە ئێمە بیرکردنەوە و ئەندێشەمان بۆ ئەوان وەرگێڕێن ،هەر بەبێ ئەمانە ناتوانین بیر بکەینەوە .بیرکردنەوەی ئێمە پێکهاتەیەکی زمانیان هەیە .هەمووی ئەمانەش هەڵگری پێشفەڕزی نۆرم و بایەخەکانی مرۆڤن. مرۆڤ بوونەوەرێکی بێخود و بێ‌ئامانج نیە و لەخۆڕا ناجووڵێتەوە. لە پشت پاڵنەرە توێژینەوەکانی مرۆڤ ،فەڕزکراو و ئامانجەکانی مرۆڤ هەیە و توێژینەوەکان لە خزمەت ئەو بایەخ و نۆڕمانەدان .هــەروەک ماکس وێبێر دەڵێ ،بۆ نموونە نەهێشتنی هەژاری و بەدیهێنانی عەداڵەت، بایەخ و ئاڕمانێکە کە لێکۆڵینەوەی لەپێناودا کراوە و کۆمەڵێک ڕێکاریشی بەرهەم هێناوە .ئامانجی لێکۆڵینەوە لە خزمەت ژیــان دایــە .بۆ باشتر کردنی ژیانە کە زانستەکان سەریانهەڵداوە و گەشەیان کردووە .زانستی حقووق ،کە زانستێکی کۆمەاڵیەتی و مرۆڤییە ،لەپێناو بایەخ و ئامانجگەلێکدا سەریهەڵداوە و بێ‌ئامانج و بێ‌هۆ بنیات نەنراوە .لە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەدا ئامانجێک هەیە و لەپێناو ئەو ئامانجە دایە کە ڕێکار دەخرێنە ڕوو .ئەگەر ڕێکارەکان لە بواری کردەییدا خزمەتی باشی ئامانجیان نەکرد ،رەخنەیان لێدەگری و ڕێکاری دیکە پێشکەش دەکەی .تازە ئەگەر دەرکەوت ئامانجی پشت لێکۆڵینەوە ،پارادۆکسییە ،ئامانجەکە دەگۆڕی .واتە زانستەکان لە دیالکتیکی پێویستییەکان و دەرکەوتەکاندا سەرهەڵدەدەن و گەشە دەکەن. بایەخ و ئارمانج و مەعریفەی مرۆڤ لە دیاری‌کردنی پێرسپێکتیڤی مرۆڤدا نەخشیان هەیە؛ ئەوەی کە لە چ دیدێک ،لە کام پێگە و گۆشەنیگاوە لە بابەتەکە دەڕوان ــی ،ئاراستە و ئاقاری شرۆڤە و توێژینەوە دەگــۆڕێ. بەم مانایە هیچ شرۆڤەیەک بــەدەر لە نــۆڕم و بایەخەکانی مــرۆڤ نیە.
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 57 ١٣٩٧
لە ئاڵوگۆڕە سیاسی و کۆمەاڵیەتییەکاندا مرۆڤ ڕۆڵی هەیە .لەپشت کردەوە و چاالکییەکانی مرۆڤدا ،ئیدە ،ئامانج و پاڵنەر بوونی هەیە .واتە مرۆڤ بێخود و بێهوودە ناجووڵێتەوە و چاالکی ناکا .بۆ نموونە ئەگەر من خەبات دەکەم لەبەر ئەوەیە ئەسڵی ئازادی بۆ من بایەخی هەیە و بۆ بەدیهێنانی تێدەکۆشم .واتە هۆکاری خەباتی من ئەوەیە کە شتێک بەبایەخ دەزانم .هەر ئەوەیە کە دەڵێم لە شکڵگرتن و دروست‌بوونی دیاردە سیاسی و کۆمەاڵیەتی و کولتوورییەکاندا ،فاکتۆری نۆڕم و بایەخەکانی مرۆڤ ڕۆڵی هەیە بەم پێیەش لە هەڵبژاردنی بابەتی لێکۆڵینەوە و ئەوەی کە لەسەر کام بەشی واقعیەت فۆکۆس بکەی ،فاکتۆری نۆڕم و بایەخ بەشدارە .شرۆڤەش بۆخۆی چاالکییەکی زێهنییە و وەک هەموو کردە و چاالکییەکانی دیکەی مرۆڤ لە فاکتۆری بایەخ کاریگەری وەردەگرێ .واتە مەحاڵە نۆڕم و بایەخەکان لە هەموو کردەوەکانی مرۆڤدا دەخیل بن ،بەاڵم لە شرۆڤە و تەتەڵەی ئەواندا بێ‌باندۆر بن؛ ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەاڵیەتی و کولتوورییە و مرۆڤی بەتاڵ لە بایەخ و بایەخەکان ،بوونی نیە. کەسانێك هــەن کە ئیدیعای ئۆبژێکتیڤیزم لە شــرۆڤــەدا دەک ــەن ،کە باسمان کــرد شتی وا مەحاڵە ،لە بــەرامــبــەردا تاقمێکی دیکە هــەن کە لەپشت چاویلکەی سیاسی و بەهاکانی خۆیانەوە لە واقعیەت دەڕوانــن کە لە تایپە پەڕگیرەکەیدا شرۆڤەیەکی تەواو ئایدۆلۆژیک و کاریکاتۆری لــە واقــعــیــەت پێشکەش دەکـــەن؛ شرۆڤەیەکی ئامانجدار کــە ڕوویــەک لە واقعیەت بەرجەستە دەکــەنــەوە و لەگەڵ هەموو واقعیەت هاوتای دەکــەن .لەنێوان ئەم دوو ڕەوتــە پەڕگیرانەدا ،ڕەوتێکی دیکە هەیە کە بایەخ و ڕوانینەکانی مــرۆڤ لە شــرۆڤــەی بابەتدا بەکاریگەر دەزانــێ. لــێــرەدا ئــەو پــرســە دێــتــە ئ ــارا ئــەگــەر هیچ شــرۆڤــەیــەکــی «بێالیەن» و بــەدەر لە نــۆڕم و بایەخەکان بوونی نیە ،کــەواتــە جــیــاوازی لەگەڵ ئـــەوەی کــە پێی دەڵــێــن «ق ــەزاوەت ــی ئــەرزشــی» چــیــە؟ ئــەم پرسیارە لــە جــێــی خـــۆی دایــــە و لــەوانــەیــە کــەســانــێــک بــە خــوێــنــدنــەوەی ئــەم شیکارییانەی ســــەرەوە ئــەم پــرســیــارەیــان لــە مێشک‌دا دروســـت بێ.
تیشکی نوێ
58
گوتمان لە زانستە مرۆڤییەکان و لە شرۆڤەی پرسە مرۆڤییەکاندا ئەو بایەخ و پاڵنەرانەی کە ئاراستەبەخشن ،بەشدارن .تەنانەت کاتێک دۆخێک لەگەڵ ئاڕمانەکانی مرۆڤ نایەتەوە ،زیاتر ئێمکانی پرۆبلماتیزە بوون و بوون بە مەوزووعی ،هەیە .هەڵبەت ئەوە بە مانای قەزاوتی ئەرزشی نیە و نابێ تێکەڵ بکرێن .هەروەک «نێچە» دەڵێ :شرۆڤە لەو دیوی باشی و خراپی دایە .ڕاستە لەوەی کە واقعیەت چۆن دەبینین زێهنییەتی ئێمە بەشدارە ،ڕاستە زێهنی مرۆڤ لە فۆڕم‌بەخشین بە واقعیەت دەخیلە ،بەاڵم ئەمە بە مانای ڕەتکردنەوەیەکی زێدەڕۆیانەی ئۆبژێکتیڤیزمی ئۆبژەکان نیە. واتە نابێ ئێمە بکەوینە داوی زێهنگەراییەکی ڕەها و واقعیەتی دەرەوەی زێهنی مرۆڤ رەت بکەینەوە و جیهانی دەرەوە بە دروست‌کراوی زێهن و بە شتێکی زێهنی بزانین .هەروەک چۆن ئۆبژێکتیڤیزمی بەدەر لە زێهنی مرۆڤ نادروستە ،بە هەمان شێوە زێهنیگەراییەک کە شتەکان بەتەواوی بە دروست‌کراوی زێهنی مرۆڤ دەزانێ کە بوونێکی دەرەوەی زێهنییان نیە، هەڵەیە .ئەمە هەمان ئێپیستمۆلۆژیی تەفسیرییە کە تا نیهایەتی مەنتقیی خــۆی دەڕوا و ڕێژەگەراییەکی ناواقعی لێدەکەوێتەوە کــە لە هەموو بنەماکانی زانست و ئەخالق و مەعریفەی مرۆڤ دەدا .ئەگەر شتەکان بەتەواوی زێهنی بن ،ئەمە جیاوازییەکی ڕەها دێنێتە ئارا کە وەک‌یەکیی شتەکان کە شوناس‌بەخش و مانابەخشی ئەوانن ،رەت دەکاتەوە .ڕاستە واقعیەتەکان کۆنکرێتن و تێکڕژاو و جیاواز و پرش‌وباڵون ،بەاڵم هاوبەشی و وەکیەکیشیان هەیە کە ئەم وەکیەکییە شوناس و ما‌نایان پێدەدا .ڕاستە هەروەک مرۆڤەکان بوونێکی تاکەکەسییان هەیە ،ڕووداو و دیاردەکانیش بە هامان شێوە تایبەتمەندییەکی تاکەکەسییان هەیە؛ واتە ئێمە لەگەڵ «ئەفرادی تاریخی» بەرەوڕووین .بەاڵم لەوالش ئەگەر وەکیەکی و هاوبەشی بوونی نەبا ،لەگەڵ دنیایەکی ناکۆک ،بە توندی پرشوباڵو و نایەکانگیر بەرەوڕوو دەبووین کە بــەرد لەسەر بــەرد بەند نەدەبوو و ئەسڵەن شتێکمان بە ناوی کۆمەڵگای مرۆڤیش نەدەبوو؛ شتێکمان بە ناوی تیۆری ،زانست و مەعریفە نەدەبوو ،چونکە ئەوانە لە نەبوونی هاوبەشیدا پێک نایەن.
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
59
ئــەگــەر وەک عەقڵگەرایی رۆشــنــگــەریــش بــاوەرمــان بــە دۆزیــنــەوەی حەقیقەت و تاکەمانای واقعیەتەکان نەبێ کە لە تایپە پۆزیتیویستییەکەی بە مێتۆدۆلۆژییەکی یەکگرتووشدا تێدەپەڕێ ،ئەگەر باوەڕمان بە مەعریفەناسیی تەفسیریش بێ کە لە شکڵی مەعقوڵیدا باوەڕی بە بەشداریی زێهنی مرۆڤ لە دروست کردنی حەقیقەتدا هەیە و دەڵێ حەقیقەت ڕهەندێکی گوتاری و زێهنییشی هەیە ،دەبێ هەوڵ بدەین ئەوەندەی دەکرێ باوەڕ و بایەخەکانمان لە کەوانە باوێژین و لە شرۆڤەدا دەخیلیان نەکەین؛ واتە ئەوەندەی دەکرێ بەدەر لەوەی ئێمە پێمان باشە یان خراپە و ،بەدەر لە «تەجویز» ،واقعیەتە چۆنە ،ئاوا بیبینین .دیارە بەم تێبینییە کە هیچ شرۆڤەیەک لەگەڵ واقعیەت بە تەواوی یەکناگرێتەوە و هەمیشە لەنێوان ئەو دووانە مەدایەک هەیە؛ چونکە واقعیەت بمانەوێ و نەمانەوێ بە فیلتێری زێهنیەتدا تێدەپەڕێ .هونەری شرۆکار ئەوەیە کە ئەم مەوادیە زۆر نەبێ و شرۆڤەیەک بخاتە ڕوو کە نزیکتر بێ لە واقعیەت .ئەمەش ئامرازی مەفهوومی و تیۆری دەوێ و لەخۆڕا نایەتە دی .بەم شیکردنەوەیە هەرچەند شرۆڤەی بەدەر لە کاریگەریی نۆڕم و بەهان بوونی نیە ،بەاڵم ئەو بە مانای تێکەڵکردنی شرۆڤە لەگەڵ قەزاوەتی ئەرزشی نیە .ئەو دووانە دوو تایپەی جیاوازی خوێندنەوەن و نابێ لەجێی یەکتر بەکار بێن یان لە لیباسی یەکتردا بخرێنە ڕوو.
تیشکی نوێ
60
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
61
خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ سوسیالیزمی دێمۆکڕاتیک سمایل بازیار
تیشکی نوێ
62
پێشەکی له‌و کاته‌وه‌ی ک ه بیرۆکه‌ی سوسیالیزم هاتۆته ناو به‌رنامه و پێڕه‌وی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان که‌م و زۆر ئه‌م بابه‌ت ه جێگای مشت‌ومڕ و راو بۆچوونی جیاواز بووه ل ه ناو ریزه‌کانی حیزب‌دا و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ل ه الیه‌ک به‌ڵگه‌ی زیندووبوونی قه‌واره‌ی ئه‌و حیزب ه بووه .ب ه جۆرێک ک ه له ئاست بابه‌ت ه فیکری و سیاسییه‌کان ب ه خه‌مساردی تێنه‌په‌ڕیو ه و له الیه‌کی‌تر نیشانه‌ی هه‌ستیار بوون و گرینگی ئه‌و مــژاره‌ش بوو ک ه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی ب ه به‌ڕێوه‌چوون و چاره‌نووسی دواڕۆژی کۆمه‌ڵگاکه‌مانه‌و ه بووه. لوتکه‌ی ئه‌و باس و گه‌نگه‌شانه ل ه کۆنگره‌ی شه‌شه‌می حیزب ل ه ساڵی 1362ی هه‌تاوی (1984ی زایینی) دابوو ،کاتێک دوکتور قاسملوو بیرۆکه‌ی «سوسیالیزمی دێمۆکڕاتیک»ی هێنای ه گــۆڕێ .ئه‌مه‌ش هۆکاره‌که‌ی بۆ ئ ـه‌وه ده‌گــه‌ڕایــه‌وه ،ک ه ل ـه‌وکــات‌دا ل ه بــاری نــه‌زه‌ری و تیۆرییه‌وه، چه‌پی کالسیک باڵی ب ه سه‌ر فه‌زای فیکری کوردستان‌دا کێشابوو؛ئه‌م بیرۆکه‌ی ه وه‌ک مه‌له‌وانی کردنی به‌پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی رووبار بوو. له ره‌وتــی کــاری کۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزب‌دا له ساڵی 1383ی هه‌تاوی (2004ی زایینی) و ئه‌م جار ه ل ه سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی ک ه سوسیالیزمی ئارایی (مه‌وجوود) له‌به‌ری هک‌هه‌ڵوه‌شابوو هه‌ڵبه‌ت ماوه‌یه‌کی زه‌مانی لــێ تێپه‌ڕیبوو_ بــه‌ره‌ی چه‌پیش تــووشــی شکست و سه‌رلێشێواوی هاتبوو ،جارێکی‌تر مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ت ه گه‌رم بۆوه .هه‌ر بۆی ه یه‌کێک ل ه بڕیاره‌کانی په‌سه‌ندکراوی ئـه‌و کۆنگره‌ی ه بریتیی بــوو ل ه خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ سوسیالیزمی دێمۆکڕاتیک .مخابن به‌هۆی ئه‌و قه‌یران ه نێوخۆیی‌یه‌ی که ل ه پاش کۆنگره‌ی سێزد ه تووشی حیزب هات
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 63 ١٣٩٧
ئه‌م پڕۆژه‌ی ه وه‌دوا که‌وت و ل ه کۆنگره‌ی چوارده‌هه‌می حیزب‌دا ،ده‌سته‌ی نووسینه‌و ه و پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنام ه و پێڕه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێی بۆ سوسیالیزمی دێمۆکڕاتیک ئه‌نجام دا .که ل ه چه‌ند خاڵ دا فۆرمۆل ه کرابوو که پاش باس و موناقشه‌یه‌کی زۆر ل ه کۆنگره‌دا په‌سند کرا. ئــه‌م نــووســراوه‌ی ـ ه هه‌وڵێکه ب ـه مه‌به‌ستی تیشک خستنه ســه‌ر و روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م روانگ ه نوێیه ک ه له سێ به‌شی سه‌ره‌کی پێکهاتووه: 1ــ سوسیالیزم له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا (سووکه ئاوڕێکی مێژوویی) 2ـ ـــ خــوێــنــدنــه‌وه‌یــه‌کــی نــــوێ ب ــۆ ســوســیــالــیــزمــی دێــمــوکــڕاتــیــک 3ــ سنووربه‌ندییه‌کانی خوێندنه‌وه‌ی نوێی سوسیالیزمی دێموکڕاتیک شایانی باس ه ئه‌م نووسراوه‌ی ه پاش «نامیلکه‌ی کورت ه باس» دووهه‌مین هه‌ڵوێستیی ره‌سمی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه ،له‌سه‌ر سوسیالیزم، چون له‌مباره‌یه‌و ه هیچ ده‌ق و هه‌ڵوێستێکی تری ره‌سمیان نه‌بووه. ئه‌م دێڕانه‌یش ته‌نیا وێنای چوارچێوه‌ی گشتی ئه‌و بیرۆکه‌ی ه ده‌کات و دیمه‌نێكی گشتی وێنا و به‌ده‌سته‌و ه ده‌داتــو بێگومان ورده‌کارییه‌کانی بۆ پیاده‌کردنی ل ه دواڕۆژدا له کۆمه‌ڵگا پێویستیی به شاره‌زایانی بوار ه جۆراوجۆره‌کانی زانستی ئابووری و به‌ڕێوه‌به‌رێتی (مودیرییه‌تی) هه‌یه.
تیشکی نوێ
64
به‌شی یه‌که‌م سوسياليزم ل ه به‌رنامه‌ى حيزب‌دا (سووكه‌ئاوڕێکی مێژوویی) ئه‌لف) سوسیالیزم و كۆنگرەكانی حیزب پاش ئــەوەی بەیاننامه‌ی 11ی مارسی 1970ی زایینی لە الیەن دەوڵەتی عێراقەوە دەركرا و لە ئەنجام‌دا بەشێك لە تێكۆشەرانی سیاسی و یه‌ک له‌وان دوكتور قاسملوو لە دەرەوەی واڵت را گەڕانەوە باشووری كوردستان و وه‌رزێــکــی نــوێ لە خەبات و ژیانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان دەستی پێكرد .حیزب بۆ یەكەم جار لە كۆنفرانسی سێیەم دا ( 1350ی هـه‌تــاوی) (1971ی زایینی) بــوو بە خــاوەن بەرنامە و پێڕەوێكی كۆنكرێت .لە بەرنامەی حیزب‌دا و لە فەسڵی یەكەم (ئامانجە گشتییەكان) ،مادەی دووهەم دا سوسیالیزم هاتە نێو بەرنامەی حیزب. ئەوە بۆ یەكەم جار بوو كە حیزبی دیمۆكراتی كوردستان بە راشكاوی لە بەرنامەی خۆی‌دا باس لە پێكهێنانی كۆمەڵگەیەكی سوسیالیستی دەكا و سوسیالیزمی وەك رێگەچارەیەك بۆ كێشەی كۆمەاڵیەتیء وەك فۆرمولێك بۆ دابین كردنی دادپه‌روه‌ریی كۆمەاڵیەتی لە كۆمەڵگەدا هەڵدەبژێرێ. ئەم پرۆژەیە لە هەڵوێستی باڵی چەپی حیزبەوە سەرچاوەی دەگرت كە تازە لەگەڵ باڵی ناسیۆنالیستیی حیزب لە سەر دارشتنەوەو بونیاتنانه‌و ه (بــازســازی)ی حیزب رێككەوتبوون .ئەمە ئاشت بــوونــەوەوی حیزب لەگەڵ هزری چەپ بوو كە نزیك بە دە ساڵ دەبوو لێی دوور كەوتبووە.
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 65 ١٣٩٧
ئەو سوسیالیزمەی كە لە كۆنفرانسی سێیەم (1350ی هه‌تاوی) (1971ی زایینی) و دواتر لە كۆنگرەی سێیەم ()1973( )1352دا پەسند كرا« ،سوسیالیزمی دادپەروەرانە» بوو ،دیارە خودی الیەنی چەپیش كە پرۆژەی سوسیالیزمی هێنابووە نێو بەرنامەی حیزب ،لە سەر چەشنی سوسیالیزم كۆك نەبوون وه خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ سوسیالیزم هه‌بوو ،بۆ وێن ه لە كۆنگرەی چوارەم دا ( )1980( )1358كە لە شاری مەهاباد پێکهات ،بە هۆی زاڵ بوونی ئاخێو (گفتمان)ی چەپی رادیكاڵ بــە ســەر ف ــەزای سیاسیی ئــەو كاتی كــوردســتــان و بــوونــی بڕشت و ده‌ستڕۆیشتوویی حیزبی توودە لە نێو تەشكیالتی حیزبی دیمۆكرات دا، سوسیالیزم بە بێ پاشگر و پێشگر پەسند دەكرێ .واتە «سوسیالیزمی زانستی» .كۆنگرەی پێنجەمی حیزب ( )1982( )1360لە هەلومەرجی دژواری خەباتی چەكداریدا پێك دێ و له‌م کۆنگره‌یه‌دا «سوسیالیزمێک ک ه واڵم ــده‌ری هه‌لومه‌رجی واڵته‌که‌مان بــێ» په‌سه‌ند کــرا .بێگومان جیابوونه‌وه‌ی تاقمی حه‌وت که‌سی ک ه به شوێن‌پێی حیزبی توود ه دا رۆیشتن ()1980()1359شوێنه‌واری هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ک ه «سوسیالیزمی زانستی» پاش گوێ بخرێ .سەرەنجام لە كۆنگرەی شەشەم‌دا ()1362 (« )1984سوسیالیزمی دیمۆكراتیك» كە لە سەرەتای نووسینی بەرنامە و پێڕەو لە کۆنفڕانسی ساڵی ()1971( )1350دا دوكتور قاسملوو لە سەری پێ‌داگر بوو ،بە زەحمەت و پاش باس و موناقشەیەكی زۆر پەسند دەكرێ .ئەم خوێندنەوەیە لە سوسیالیزم سه‌ره‌نجام پاش 12ساڵ خەباتی فیكری و هه‌ڵکشان و داکشان بە هۆی پشوودرێژی و نفووزی مەعنەویی الیەنگرانی و لە سەرەوەی هەمووانه‌و ه دوكتور قاسملوودا سەركەوت.
ب) سوسیالیزمی دیمۆكراتیك پێش ئەوەی كۆنگرەی شەشەم لە رێبەندانی ساڵی (1362ی هه‌تاوی)
تیشکی نوێ
66
(1984ی زایینی) دا پێك بێ ،دوكتور قاسملوو بۆ پێناسە كردن و ئاشنا بوونی ئەندام و الیەنگرانی حیزبی بەو ئیدەیە دەستی دایە نووسینی نامیلكەیەك لە ژێر ناوی «كورتە باسێك لە سەر سوسیالیزم» .بە پێی ئەو پێناسەیەی كە لە كورتەباس دا هاتوه ،دەكــرێ وەاڵمــی ئەو پرسیارانە بدەینەوە: 1ـ ـــ ـــ س ــن ــوورب ــەن ــدی ــی ــەك ــان ــی ســوســیــالــیــزمــی دیــمــۆكــراتــیــك ـ سنووربەندی لەگەڵ ئەو سیستمە فیكریەی كە نزیكەی 40ساڵ بوو لە كوردستان و ئێران باو بوو سیستمێكی فیكری وشك و دوگم، كە رێگەی جیابیری ،پێداچوونەوە و رەخنەگرتنی بە هیچ كەس نەدەدا. ـ ســـــنـــــووربـــــەنـــــدی لـــــەگـــــەڵ ئـــــــەو ســــوســــیــــالــــیــــزمــــەی كــە هــــێــــزەكــــانــــی دیـــــكـــــە بـــــە نـــــیـــــازی دامـــــــەزرانـــــــدنـــــــی بـــــــوون. ـ ســـنـــووربـــەنـــدی لــــەگــــەڵ ئـــــەو كـــــەس و الیــــەنــــانــــەی كــــە بــێ ئـــەمـــاوئـــەوال پ ــێ ــڕەوی ــی ــان لـــە واڵتـــانـــی ســوســیــالــیــســتــی دەكـــــرد. ـ ســـنـــووربـــەنـــدی لـــەگـــەڵ بــــیــــروبــــاوەڕی ت ــوودەئ ــی ــس ــت ــی یا ئــیــســتــالــیــنــیــســتــی كـــە لـــە ن ــێ ــوخ ــۆی ح ــی ــزب ــدا پـــاشـــمـــاوەی م ــاب ــوو. .2گــریــنــگــتــریــن خــاڵــەكــانــی ئــــەو خــوێــنــدنــەوە ل ــە ســوســیــالــیــزم ـ پ ــێ ــداگ ــری لـــە ســــەر پــێــگــەی دیــمــۆكــراســی و رەتـــكـــردنـــەوەی هــــــەر چـــەشـــنـــە دیـــكـــتـــاتـــۆریـــیـــەك لــــە ژێــــــر هــــــەر نــــاوێــــك دا. ـ دووركـــــەوتـــــنـــــەوە لــــە هـــــەر چ ــەش ــن ــە ئـــۆلـــگـــووســـازیـــیـــەك. ـ لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییەكانی كۆمەڵی كــــوردەواری واتــە ســوســیــالــیــزمــێــك كــە وەاڵمــــــدەری هــەلــومــەرجــی واڵت ــەك ــەم ــان بــێ. ـ گرتنە پێشی سیاسەتێكی سەربەخۆ لە بەرانبەر واڵتانی سوسیالیستیی ئــەو كـــات‌داو دەسنیشانكردنی هەڵوێست و كــەمــوكــووڕی سیستمە سوسیالیستی¬یەكانی بەرەی رۆژهەاڵت (سوسیالیزمی ئارایی (موجود)). خستنه‌به‌رباسی ئەو خوێندنەوەیە لە سوسیالیزم بۆ یەكەم جار لە كوردستان كە تێیدا ئاخێو (گفتمان)ی بااڵدەست له فه‌زای سیاسی‌دا چەپی رادیكاڵ بوو ،وەك مەلە كردن بە پێچەوانەی ئاراستەی ئاوی
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 67 ١٣٩٧
رووبـــار بــوو .كــە هــەم ژیــری دەویــســت و هــەم بــوێــری .ئــەو روانگە نوێیە بۆ زۆر كەس و تەنانەت بۆ بەشێكی بەرچاوی ئەندامانی حیزب، حیزبێك كە ماركسیست ــ لنینیستیش ،نەبوو هــەزم نــەدەبــوو .هەر بۆیەش دەبینین كاتێك كورتە باسێك لە سەر سوسیالیزم لە كۆنگرەی شەشەم‌دا دەخرێتە دەنگەوە ،لە یەكەم دەوردا دەنگی پێویست ناهێنێتەوە. بەاڵم هەر وەك دیتمان رەوتی رووداوە مێژوویی‌یەكان تێگەیشتنی دروست و واقیعبیانەی ئەو روانگەیەیان دەرخست .ماوەی نێوان شەهید بوونی دوكتور قاسملوو (13ی ژوئیەی )1989تا رووخانی دیواری بێرلین لە نوامبری هەمان ساڵ دا ( )1989كەمتر لە 4مانگە ،بە داخەوە چاره‌نووس وایکرد كە ئەو نەتوانێ ئەو رووداوە ببینێ ک ه مۆری تەئیدێكی مێژوویی بوو له‌سه‌ر روانگەو بۆچوونەكانی لە مه‌ڕ واڵتانی سوسیالیستی. ج) به‌كگراوندى دروست بوونی ئەو روانگەیە لە الی دوكتور قاسملوو ژیانی تاراوگەیی لە واڵتانی سوسیالیستیی پێشوو و لە نزیكەوە ئاشنا بوون و هەست كردن بە كەموكووڕی و ناته‌واوییه‌كانی سوسیالیزمی ئــارایــی (مــەوجــوود) ،بە تایبەتی لە بــواری نەبوونی دێموكراسی و ئازادی و بوونی دەوڵەتانی تۆتالیتێر بۆ دوكتور قاسملوو زۆر پرسیار و گومانی لە سەر سیستمی سوسیالیستیی ئەو واڵتانە هێنایە ئاراوە. رووداوەكانی لەهێستان له ده‌یه‌ی 50ی زایینی و شۆڕشی 1956لە مەجارستان و بە تایبەتی رووداوی بەهاری پراگ لە ساڵی 1968لە چێكوسڵۆواکی كە بۆ خۆی نیشتەجێی ئەو واڵتە بوو ،شوێنەواری قووڵیان لە سەر دانا .ئەو رووداوانــەی كە ئامانجیان سەربەخۆیی بڕیاردان لە سۆڤیەت و باڵكشانی دیمۆكراسی بە سەر گشت الیەنەكانی ژیاندا بوو .بۆ وێنە فەیلەسووف (ئیڤان سڤیتاك ـ )Ivan Svitakبە كورتترین و كامڵترین شێوە ئامانجەكانی «بەهاری پراگ» هەر لە سەرەتاوە ئاوا فۆرموڵە دەكا:
تیشکی نوێ
68
«جێگیر كردنی سوسیالیزمێكی دیمۆكراسییانە لە جێگەی دیكتاتۆرییەكی تۆتالیتێرانە» یــان لە پرۆگرامی نوێی ریفۆرمخوازانی نێو حیزبی كۆمۆنیستی چێكوسڵۆواکی لە 10ی ئاوریلی 1968ی زایینی راگەیەندرا« :مودێلێكی نوێی سوسیالیزم؛ ئێمە دەمانەوێ هەوڵی هێنانە كایەی مودێلێكی نوێی ئەوپەڕی دیمۆكراسییانە بدەین كە لەگەڵ هەلومەرجی چێكوسڵۆواکی‌دا گونجاو بێ». بــەشــداری كردنی دوكتور قاسملوو لە بزاڤی دیمۆكراسیخوازانە وسەربەخۆیی-خوازانەی ریفۆرمیستەكانی نێو حیزبی كۆمۆنیستی چێكوسڵۆواکی بە رێبەریی «ئێلكساندێر دۆبچێك» لە بەهاری پراگ دا بە چەشنێك بوو كە پاش تێكشكاندنی ئەو بزووتنه‌وه‌ی ه بە هۆی دەستێوەردانی نیزامیی یەكیەتیی سۆڤییەتی و هاوپەیمانانی لە پەیمانی وه‌رشۆ و سەركوتی الیەنگرانی سوسیالیزمی دیمۆكراتیك و هاتنە سەركاری دیكتاتۆرەكانی ســەر بــە مۆسكۆ ،ده‌رف ـه‌تــی مــانــەوەی لــەم واڵتــە پێنەدرا و دەرك ــرا. هــەمــووی ئەمانە ب ــوون ب ـ ه هــۆی ئـــەوەی كــە دوكــتــور قاسملوو لە روانینی خــۆی‌دا ســەبــارەت بە سوسیالیزمی ئارایی (مــەوجــوود)، پــێــداچــوونــە ب ــك ــات ،ب ــە ج ــۆرێ ــك ب ــە تــــــەواوی ل ــەگ ــەڵ ستالینیزم سنووربەندی بكا‌و لەگەڵ زۆر بنەمای لێنینیزم مــااڵوایــی بكات و لــە كــاورۆژنــەیــەكــی نــوێــوە بڕوانێتە پرسە سیاسی و فیكرییەكان. بۆ وێن ه له شیکردنه‌وه‌ی کورته بــاس‌دا دوکتور قاسملوو پێی وای ه کوردستان ده‌توانی قۆناغی سه‌رمایه‌داری ده‌ور لێ‌بدا و بچێت ه قۆناغی سوسیالیستییه‌وه .هه‌مان تیۆری رێگه‌ی هه‌ڵدانی غه‌یره‌سه‌رمایه‌داری (را ه رشد غیرسرمایه‌داری) ک ه لێنین له‌سه‌ر رووسیای ساڵی 1917تاقی کرده‌وه.
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
69
.1ئایا سوسیالیزمی پێناسەكراو لە كورتە باس‌دا، سوسیال دیمۆكراسییە؟ هــەر لــە ســەرەتــای بــاوبــونــەوەی كــورتــەبــاس¬دا تەیفی چەپی رادیكاڵ و بە شێوەی دیاریكراو «كۆمەڵە ــ رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران» و رێكخراوی شوڕشگێری كرێكارانی ئێران (راە كارگر) بەرانبەر بە كورتەباس ئــەوە بوو كە ئەو سوسیالیزمی دیمۆكراتیكە شتێك نییە بێجگە لە سوسیال دیمۆكراسی و ئاو له ئاشی سه‌رمایه‌داری کردنه .دیارە لە تێڕوانینی هێزێكی چەپی رادیكاڵ ،ئەگەر روانگەیەك دیكتاتۆریی پرۆلتاریا رەتبكاتەوە ،بێ‌ئەمالوئەوال لە خانەی سوسیال دیمۆكراسی¬دا جێی دەگــرت .هەروەها روانگە و بۆچوونی دیكەش هەبوون كە هەر چەند خۆیان بە ماركسیست‌ـ لێنینیست نەدەزانی بــەاڵم پێیان وابــوو ئەمە شتێك نییە بێجگە لە سوسیال دیمۆكراسی. بــەاڵم ئەو پێناسەیەی كە بۆ سوسیالیسمی دیمۆكراتیك كرابوو، پێچەوانەی ئەو بۆچوونانەیە .رەنگە بە المانەوە سەیر بێ ئەگەر بڵێین به ده‌یان چه‌شن سوسیالیزم هەیە .تەنانەت سوسیالیزمی ئیسالمیشمان هەیە .ماركسیش بۆ خۆی لە مانیفیسته‌که‌ی‌دا ئاماژە بە چه‌ندین جۆر سوسیالیزم دەكــا .سوسیالیزمی دیمۆكراتیكیش یەكێك لــەو ســەدان خوێندنەوەیە لە سوسیالیزمەو تەنانەت خودی سوسیالیزمی دیمۆكراتیكیش پێناسەیەكی ستاندارد و تاقانەی نییە و خوێندنەوەی جیاوازی بۆ كراوە. تايبةتمةندييةكانى سؤسياليزمى ثيَناسةكراو لة كورتةباس‌دا لە راستی‌دا هەروەك لە نامیلكەی كورتەباس‌دا بە راشکاوی گوتراوە «سوسیالیزمی دێموكراتیك» لەگەڵ سوسیال دێموكراسی جیاوازی هەیە .بۆ پشت راست كردنەوەی ئەم ئیددیعای ه دەتوانین ئاماژە بەم ئیستدالالنە بكەین: ـ سوسیالیزمی دێــمــۆكــڕاتــیــكــی پێناسە كـــراو لــە كــورتــەبــاس دا، ئانالیزو لێكدانەوەی ماركسیزمی لەسەر ســەرمــایــەداری په‌سه‌نده. ـ سیستم (نظام)ی سەرمایەداری رەت‌دەكاتەوە و دەڵێ سەرمایەداری
تیشکی نوێ
70
وەك نــیــزامــێــكــی كــۆمــەاڵیــەتــی لــە الیــــەن مـــێـــژووەوە مــەحــكــوومــە. ـ بــۆ دامـــەزرانـــدنـــی ســوســیــالــیــزم وەك سیستمێكی ئـــابـــووری ـ كۆمەاڵیەتی هەوڵ دەدا كە تێیدا هەر كەس بە پێی لێهاتوویی كاری پێ دەسپێردرێ و بە پێی كارەكەی حەقی خۆی لە كۆمەڵ وەردەگــرێ.
. 2خاڵ ه جیاكەرەوەکانی لەگەڵ كۆمۆنیزمی رووسی یان سوسیالیزمی ئارایی ـ لــەگــەڵ ئ ــەو پ ــاوان ــخ ــوازی و تــۆتــالــیــتــاریــزمــەی كــە كۆمۆنیزمی رووســـــــی یــــا ســوســیــالــیــزمــی ئــــارایــــی بـــــەڕێـــــو هی‌دەبـــــا ل ــەگ ــەڵ ســوســیــال دیــمــۆكــراســی هـــاودەن ــگ ــە ،هـــەر بــۆیــە جــه‌خــت ل ــە ســەر دێــمــۆكــراســی و رەت‌كـــردنـــەوەی هــەر چەشنە دیكتاتۆرییەك دەكــا. ـ تێڕوانینی ماركسیستی لە جێگای خۆیەتی ،ئەگەر نە هەمووی بەاڵم زۆر بنەمای لێنینیزم وەالنراوەو ستالینیزم بە تەواوی ماڵئاوایی لێكراوە. ـ ئەم سوسیالیزمی دیمۆكراتیكە شكڵێكە لە ئاكامی دوو خەت یان دوو نــەریــت ،واتــە هەوڵدانێكە بــۆ تێكهەڵكێش كــردنــی حەرەكەتێكی واقــیــعــی بـــــەرەو ســوســیــالــیــزم ب ــە دیــمــۆكــراســیــیــەكــی راســتــەقــیــنــە. شــــایــــانــــی بــــاســــ ه ئـــــــەم خـــــوێـــــنـــــدەوەیـــــە لـــــە ســـوســـیـــالـــیـــزم تـــــــا ئــــێــــســــتــــا ده‌رفـــــــــه‌تـــــــــی پـــــــیـــــــادە بـــــــوونـــــــی نـــــــەبـــــــووە.
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
71
به‌شی دووه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ سوسیالیزمی دێموکراتیک ئه‌لف) چارەگە سەدەیەك پاش پەسەند كردنی سوسیالیزمی دێمۆكڕاتیك ئێستاكە لە بەرزایی چــارەگــە ســەدەیــەكــەوە دەڕوانــیــنــە ئــەو ســەردەمــەی كــە سوسیالیزمی دێــمــۆكــڕاتــیــك وەك ئامانجی درێــژخــایــەنــی حــیــزب پــەســەنــد كـــرا .زۆر ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی بە سەر جیهان‌دا لە هەموو بوارەكانی سیاسی ،فیكری، ئابووری ،تێکنۆلۆژیك ،كۆمەاڵیەتی و نەخشەی سیاسیی جیهان‌دا هاتووە. لەبەریەك هەڵوەشانی سوسیالیزمی ئارایی ،كۆتایی شەڕی سارد، خێرابوونی رەوتی جیهانی‌بوون ،سەركەوتنی ئابووریی بازاڕ ،شۆڕشی تێكنۆلۆژیی زانــیــاری و پــێــوەنــدی گــرتــن ،پــەرەسـه‌نــدنــی دیمۆكراسی، پەرەساندنی ناسیۆنالیزم و ده‌رکه‌وتنی دەیان واڵتی تازە لە سەر نەخشەی جوغڕافیا و زۆر ئاڵوگۆڕی دیكە« .ئێریك هابز بــاوم» دەڵــێ« :هیچ كات مێژووی ژیانی ئینسان و ئەو كۆمەڵگەیانەش كە تووشی رووداو بــوون لە دەورەیــەكــی زەمەنیی ك ــورت‌دا ئــەو ئاڵوگۆڕ ه بنەڕەتییانەیان بــە خـــۆوە نــەبــیــنــیــوەو ســەیــر ئ ــەوەی ــە كــە ئ ــەو ئــاڵــوگــۆڕانــە لــۆكــاڵــی و ناوچەییش نین ،بەڵكوو جیهانین و سیمای جیهان بە تــەواوی گــۆڕاوە». هەمووی ئەمانە لە ئێمە دەخوازن كە خوێندنەوەیەكی نوێمان بۆ سوسیالیزمی دیمۆكراتیك هەبێ و بە روانینێكی سەردەمیانە لەگەڵ ئەو پێناسەیە بە رەوروو بین ،كە 25ساڵ لەوە پێش و لە گەرمەی شەڕی سارددا كراوە و بۆ سەردەمی خۆی لە فەزای سیاسیی كوردستاندا ،خاڵی وه‌رچه‌رخانێکی نوێ ،ژیرانەو بوێرانە بوو كە ئێستاش هێندێك پرەنسیپی لەگەڵ ئەم سەردەمە دەگونجێ. ه ــەر بــۆیــە لــە ش ــرۆڤــه‌ی نــوێــمــان بــۆ ســوســیــالــیــزمــی دیــمــۆكــراتــیــك بــە جۆرێكی دیــكــە دەڕوانــیــنــە هەندێك چــەمــك و وات ــا كــە جــیــاوازن لە
تیشکی نوێ
72
هەڵوێستی پــێــشــوومــان و لــەم ســێ ت ــەوەرەی ــە دا پــوخــت دەكــرێــنــەوە. ســـــــــــــــــــەرمـــــــــــــــــــایـــــــــــــــــــەداری نـــــــــــــیـــــــــــــزامـــــــــــــی )1 )2ئـــــــــابـــــــــووریـــــــــی پـــــــانـــــــمـــــــەنـــــــدو ســـــێـــــنـــــتـــــرالـــــیـــــزە )3ســوســیــالــیــزم وەك نــیــزامــێــكــی ئــــابــــووری ـــــ كــۆمــەاڵیــەتــی
ب) سەرمایەداری ئــێــمــە بــــە وەاڵمـــــــی چـــاكـــە یـــــان خــــراپــــە ،بـــاشـــە یـــــان ب ــاش ن ــی ــە لــــە ســـــەر نـــیـــزامـــی ســـــەرمـــــایـــــەداری ه ــەڵ ــوێ ــس ــت ن ــاگ ــری ــن، ئــێــمــە ســـــەرمـــــایـــــەداری وەك چـــــۆن هـــەیـــە هــەڵــدەســەنــگــێــنــیــن. بــە پــێــچــەوانــەی ئ ــەو پێشبینیانەی كــە نــەیــارانــی ئ ــەم سیستمە دەیانكرد ،نیزامی سەرمایەداری لە نێو نەچووە و ئەو گۆڕهەڵكەنە واتە پرۆلیتاریا كە رەسالەتی بە خاك ئەسپاردنی ئەو نیزامەی لە ئەستۆ بوو هیچی بۆ نەكرا و ئەو سیستمە هەروا درێژە بە ژیانی خۆی دەدا. رازی ئــــەو تـــەمـــەن‌درێـــژیـــیـــە ســــــــەرەڕای زۆر هـــــــەوراز و نــشــێــوو چـــەنـــدان ق ــەی ــران ــی گـــــەورە كـــە تـــووشـــی هـــاتـــووە چــیــە؟ ئەو سیستمە بە پێچەوانەی سیستمە ئابووری ـ كۆمەاڵیەتییەكانی پێش خۆی لە نێو شوێنگەی خۆی‌دا ناخوڵێتەوە (واتە لە نێو بازنەیەكی داخراو دا ناخوڵێتەوە) ،بەڵكوو ئەو سیستمە داینامیكە و بەردەوام خۆی تێپەڕ دەكا و هەر وەك بینیومانە لە چەند قۆناغێك دا گەشەی كردوەو یەكێك لە داینامۆ سەرەكی‌یەكانی ئەم گەشە كردنە بریتییە لە داهێنانی تێکنیكی كە ب ــەردەوام سیستمەكانی بەرهەم هێنانی نوێ كردۆتەوە. كۆمەڵگەی سەرمایەداری سێ شۆڕشی تێکنیكیی بە خۆیەوە بینیوە، شۆڕشی سەنعەتی ( 1875ــ ،) 1760شۆرشی كارەبا ( 1890تا )1965 و شۆڕشی ئەنفۆرماتیك (1970ـ )...كە لە سەرەتای حەفتاكانی سەدەی بیستەم دەستی پێكردوە و بە تێکنیكی تازەی راگەیاندن و پێوەندی كردن دەست پێ‌دەكاو هەر ئێستاش بەردەوامە و دووره‌دیمه‌نی ته‌واوبوونی
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 73 ١٣٩٧
جــارێ زۆر دوور له چاوه‌ڕوانییه .شایانی باسە كە تەنانەت كارڵ ماركسیش وەك یەكێك لە گەورەترین ئانالیزۆر و رەخنەگرانی نیزامی سەرمایەداری دانی بە تایبەتمەندیی پێویستی بەردەوامی و ئەمڕۆیی بوونی سەرمایەداری و داهێنان و ئاڵوگۆڕ بۆ وەدەسهێنانی سوود و قازانج دانــاوە .بێجگە لەمانە بە هۆی پێشكەوتنی سەرسوورهێنەری زانست و تێکنۆلۆژی كە بەرهەمی دنیای سەرمایەدارییە ،گەورەترین یارمەتیدەری سەركەوتنی ئینسان بووە بە سەر سروشت‌دا كە سەدان و بگرە ه ــەزاران دەسكەوتی بە نرخی بۆ مرۆڤایەتی لێكەوتۆتەوە. هەروەها سیستمی ئابووری سەرمایەداری لە ئاكامی ئەم تایبەتمەندی و سروشتەی‌دا و بە تایبەتی بە دوای لە شانۆ چوونە دەرێی رەكابەرەكەی واتــە سیستمی ئــابــووریــی سوسیالیستی ،ئــەمــڕۆ لــە كــــردەوەدا بۆتە سیستمێكی ئابووری بێ رەكابەر و زاڵ بە سەر جیهان‌دا و بااڵده‌ستی خــۆی لە واڵت ــان ،كولتوورەكان و الیەنەكانی ژی ــان‌دا قووڵتر دەكــا. ئەوە تا ئێرە نیوەی درەوشاوەی مانگەكەیە ،چون سەرەڕای هەمووی ئەمانە ،رێساکه لە سیستمی سەرمایەداری هەر لە شوێنی خۆیەتی. ئێستاش بەرهەم بۆ وەدەستهێنانی سوود و قازانجەو وەدەستهێنانی ئەو سوودە لە سەر بنەمای خاوەنایه‌تی تایببەتییە كە بە بناخەی سەرمایەداری دەژمێردرێ .سەرمایەداری لە سەر بنەمای وەدستهێنانی النی زۆر‌و ئەوپەڕی سوودو قازانج و كەڵەكە كردنی سەرمایەو سامان راوەستاوەو مەبەستی سەرەكی و هاندەرو ئەنگیزەی هەر خاوەنكار و سەرمایەدارێك بریتییە لە زیاد كردنی سامان بە هەر نرخێك و بە هەر فر‌ت‌وفێڵێك. بۆیە دەكرێ بڵێین تیۆری زێده‌بایی (ارزش اضافی) كارڵ ماركس هەر وەك لە سەرمایەداریی كالسیك‌دا هەبوو ،هەر وەك خۆی ماوەتەوە. بەمجۆرە دەگەینە ئەو ئاكامە كە سەرمایەداری وەك سیستمێكی ئابووری بێ‌ركابەر و زاڵ بە سەر جیهانداو ئــەوە كە جیهانی‌بوونی سەرمایەداری واقعیەتێكە لە بــارودۆخــی بە جیهانی‌بوونی ئابووریی سەرمایەداری و هەروەها لە دنیایەك‌دا كە سیاسەتەكان لە خزمەت ئابووری
تیشکی نوێ
74
دان ،ئێمە ناتوانین دوڕگه‌یەكی بچووك بین لە پاناو (ئۆقیانووس)ێك دا‌و بەتاك و تەریكی بژین .وتەكانی گۆرباچۆف لە بەردەم رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی (1989ی زایینی) ئاماژەیەك بۆ ئەم حەقیقەتەیە: «ئــابــووریــی جیهان ئۆرگانیزمێكی یــەكــگــرتــووەو هیچ دەوڵەتێك یــان هــەر سیستمێكی كــۆمــەاڵیــەتــی یــا ره‌وشــێــكــی ئــابــووری ناتوانێ لـــە دەرەوەی ئـــــەودا بـــە شـــێـــوەی ســروشــتــی پـــــەرە بــســتــێــنــێ». بەمجۆرە دەبینین كە سەرمایەداری بۆتە ئەمرێكی واقیع و نە ئێستاكە ئاڵترناتیڤێكی هەیەو نە لە ئاسۆی ئێستادا كۆتایی‌یەك بۆ ئەو نیزامە بەدی دەكــرێ .كەوابوو رووخانی سەرمایەداری ئەمرۆكە ئیدی دروشمێكی واقیعبینانە نیە .با ئەوەش بڵێم كە ئەوەش وا لێكنەدرێتەوە كە ئەمە بە مانای پشت‌ڕاست‌کردنه‌وه‌ی وتەی فۆكۆیاما واتە «كۆتایی مێژوو»ه .هەر ئەوەندە بەسە بڵێم كە بۆ خۆشی دە ساڵ دوای نووسینی ئەو كتێبە پاش ئەو قەیرانەی كە تووشی ئابوورییەكانی ناسراو بە بەورەكانی ئاسیا هات خەریكی پاشەگەز بوونەوە بوو .بە وتەی چینییەكان سەرەتا بە نركەی شێرێك هاتە مەیدان و دواتر بە نەرم‌ونیانی مارێك پاشەكشەی كرد. بەاڵم ئەگەر رەت‌كردنەوەی سەرمایەداری دروشمێكی واقیعبینانە نییە ،بەو مانایەش نییە كە جڵەوو پێشی سەرمایەداری ئــاوەاڵ بكرێ و بە شێوەیەكی رەها ئازاد بێ و سنوورێكی بۆ نەبێ .سەرمایەداری ئەگەر پێشی كراوە بێ تا دەتوانێ دەچەوسێنێتەوەو تا بۆی بلوێ لە چاوچنۆكی و كۆكۆدنەوەی سەروەت و سامان ناوەستێ و سنووری بێ عەداڵەتی دەگەیەنێتە ئەوپەڕی خۆی .سەرمایەداری هیچ كات په‌رۆشی ئەوەی نییە كە خەڵك لە برسان دەمرێ ،بێ سەرپەنایە و بەگشتی لە ئیمكانات و نیعمەتە ماددییەكان بێبەشە( .لە هێندێك كردەوەی سه‌مبوڵیكی چــەنــد ســەرمــایــەدار دەگــەڕێــیــن بــۆ ژمــارەیــەك ك ــاری خــێــرخــوازانــە). كەوابوو ئێمە لەگەڵ ئەو هەوسارپچڕاویەی سەرمایەداری‌دا نین و پێمان وایە دەبێ دەسەاڵتی سیاسی و دێموكراتیكی خەڵك سنوورێكی بۆ دابنێ ،ئەم سنوورە بۆ چ مەبەستێك؟ بۆ جێگیر كردنی هاوسەنگیی رێژەیی كۆمەاڵیەتی
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 75 ١٣٩٧
و پاراستنی دەسكەوتە كۆمەاڵیەتی و دیمۆكراتیكەكان و دەبێ بۆ وەدی هاتنی ئەم پرۆژەیە سەندیكاكان ،یەكیەتییە كرێكارییەكان و دامەزراوە جــۆراوجــۆرە مەدەنی و كولتوورییەكان هەرچی زۆرتــر رێك‌بخرێن. ئەمە راستییه‌کی روون و مێژوویی‌یە كە ئەو دەسكەوتە دیمۆكراتیكانەو ئ ــەو دیــمــۆكــراســیــیــە كــۆمــەاڵیــەتــیــیــەی كــە لــە واڵتــانــی پێشكەوتووی سەرمایەداری‌دا وەدەست هاتوون و پیادە كراون ،سەرمایەداری لە سەر كەشەفی زێڕین پێشكەشی نەكردوون ،بەڵكوو هەمووی ئەوانەی بە سەردا سەپاوە :بوونی یاسای كاری پێشكەوتوو ،بیمەی كۆمەاڵیەتی ،مووچەی خانەنشینی ،پشووی سااڵنە ،كەم كردنەوەی ساعەتی كار بۆ 8ساعەت، مافی مان گرتن ،مافی دامەزراندنی سەندیكاو یەكیەتییە كرێكارییەكان و ..ئەگینا هیچ خــاوەن كار‌و سەرمایەدارێك ئامادە نییە رێككەوتنی كۆمەاڵیەتی لەگەڵ هێزەكانی خوارووی كۆمەڵ پێك بێنێ .بە كورتی و بە پوختی بە قەولی ئانتۆنی گیدێنز ،كۆمەڵناس و داهێنەری رێگەی سێیەم: «چی‌تر كەس هیچ جێگرێكی باشی لەمەڕ سیستمی سەرمایەداری لە ال نیە، ئەوەی ئێستا قسەی لە سەر دەكرێ ،ئەو به‌ڵگانه‌ی ده‌هێنرێنه‌و ه ئەوەیە كە تا چ رادەیەك و لە چ رێگایەكەوە ،دەبێ سەرمایەداری كۆنتڕۆڵ و رێك‌بخرێ».
ج) ئابووریی پالنمەندو سێنترالیزە ئێمە ئەگەر لە رابردوودا لەگەڵ ئەم شێوەیە لە ئابوور¬ی¬دا بووین، ئێستا بۆمان دەركەوتووە كە ئەم شێوەیە لە ئابووری ،ئەزموونی خۆی داوەو سەركەوتوو نەبووە .هۆكارەكانی ئەم سەرنەكەوتنە چ بوون: ـــــ لـــە هــیــچ شــوێــنــێــكــی ئــــەم دن ــی ــای ــە نـــەبـــیـــنـــراوە كـــە خــێــرایــی كــــاری دەوڵـــــەت زۆرتـــــر ب ــێ لـــەو كــەســانــەی ك ــە ب ــە دوای ك ــاری تــایــبــەتــی خـــۆیـــانـــەوەن و بـ ـه‌ره‌ن ــج ــام ــی كــــارەكــــەش زیـــاتـــر بــێ. ـ بــوونــی دەســەاڵتــی سیاسی و دەســەاڵتــی ئــابــووری لــە دەستی دەوڵـــەت‌دا ئاكامی ئــەوە دەبــێ خەڵكی كۆمەڵگە لە هەموو الیەكەوە
تیشکی نوێ
76
چــاو لەدەست و دیلی دەوڵــەت دەكــات و بچووكترین هیوا بۆ دەس وێــراگــەیــشــتــن بــە دەســەاڵتــێــكــی خــەڵ ـك‌ســاالر و ئــــازاد ناهێلێتەوە. ـــــــــ لـــــــــەم ئـــــــابـــــــووریـــــــیـــــــەدا بــــــــــەكــــــــــردەوە ســـــەرمـــــایـــــەی دەرەكــــــــــی بـــــە هــــــۆی قــــــان و پـــــوانـــــی دەوڵــــــــــەت رادەكــــــــــات. ـ لەم ئابوورییەدا خەڵك بە شێوەیەكی راستەوخۆ و یا ناراستەوخۆ دەبــن بە خزمەتگوزاری (نانخۆری) دەوڵــەت ،بەستراوەیی ئابووریی خەڵك بە دەوڵەت دەبێتە هۆی ئەوە كە ئەوان بە ناچار ملكەچی ئیرادەی حاكمان بــن ،هــەر بــۆیــەش دەبینین كــە هــەمــوو حاكمانی دیكتاتۆر‌و ملهوری مێژوو مەیل و به‌ریانیان بە دەوڵەتی كردنی ئابووری هەیە، چونكە ئەمە دڵنیاترین رێگەیە بۆ لە نێوبردنی دەرەتانەكانی وەدیهاتنی ئازادی و دیمۆكراسی و لە یەك وته‌دا جێگیركردنی كۆمەڵگەی مەدەنی. بۆ وێنە هەر لە دەورووبەری خۆمان دەتوانین ئاماژە بەو نموونانە بكەین :توركیە لە سەردەمی كەماڵ ئاتاتۆرك1923( ،ـ 1938ی زایینی). ئێران چ لە سەردەمی بنەماڵەی پەهلەوی (1925ـ 1979ی زایینی) و چ لە سەردەمی كۆماری ئیسالمی (1979ـ )...میسر لە سەردەمی عەبدولناسر (1954ـ )1970عــێــراق لــە ســەردەمــی بــەعــس (1968ـ ،2003ســەلــمــانــدوویــانــە كــە دەوڵــــەت یــا گــرووپــی دەســرۆیــشــتــووی نــاو دەوڵ ــەت و یــان بنەماڵە چه‌ند بە خەستی كۆنترۆڵی بــازار بكەن ئەوەندەش كەمترین بڕی ئازادی و دیمۆكراسی بە كۆمەڵ دەبەخشن. ـ ئەزموون نیشانی داوە كە ئەو ئابوورییانەی لە سەر ئەو بنەمایە دامه‌زراون ،نە خۆشگوزه‌رانی ماددی لە گەڵ خۆیان دێنن و نە پێداویستییەكانی بەكارهێنەران دابین دەكەن و نە بواریش بە نڤار و ئافراندنی بەرهەمهێنەران دەدەن .لەوێڕا كە هەموو ئیمكاناتی بەرهەم و دابەش كردن (تولید و توزیع) ی ماددی و مەعنەوی دەخەنە ژێر كونترۆڵی ناوەندی بەرنامەرێژێكی دەوڵەتی بەهێز ،بمانەوێ و نەمانەوێ بە سەرەڕۆیی هەمەالیەنە دەگات. ـ س ــی ــس ــت ــم ــی پــــــان دانـــــــــان هـــیـــچ حـــی ــســـابـــێ ــك بـــــۆ زەوق و ســــەلــــیــــقــــە و ئــــــــارەزووەكــــــــانــــــــی مـــــشـــــتـــــەری نـــــاكـــــەن.
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 77 ١٣٩٧
ـ ئابووریی بەرنامەدارێژراوی دەوڵەتی لە كردەوەدا ناكارامەیی خۆی سەلماندووە ،لەم ئابوورییەدا بۆ پێكهێنانی ئازادی ئەرێنی هەوڵ دەدەرێ، بەاڵم پێداویستی ئازادی نەرێنی یا ئازادی هەڵبژاردن لە بەرچاو ناگیرێ. ـ لە سەر یەك به‌رنامه‌رێژی سێنترالیز ه و ده‌ستێوه‌ردانی دەوڵەت لە ئابووری‌دا بە بەستێنی پەیدا بوونی تۆتالیتاریسم و لە نێوچوونی ئازادیی تاک دەزانرێ و ئیمكانی دامەزراندنی دیمۆكراسی بوونی نیە. ـ لەم سیستمه‌دا بەڕێوەبەرانی واڵت نە تەنیا ئامرازەكانی دەسەاڵتی سیاسی بەڵكوو هــەمــوو ئیمكاناتییان لــە بــەر دەســت دای ــەو ئــەوەش باشترین هەلومەرج بۆ بێ‌عەداڵەتی دەڕەخسێنێ .كەوابوو بە لەبەرچاو گرتنی ئەو فاكتانەیە ئێمە ئابووریی پالنمه‌ند و سێنترالیز ه لە الیەن دەوڵەتەوە رەت‌دەكەینەوە و پێڕەوی لە سیستمی بازاڕی ئازاد دەكەین. .1پـــــێـــــڕەوی لــــە ســیــســتــمــی ئــــابــــووریــــی بــــــــــازاڕی ئــــــازاد ـ ركەبەرایەتیی ئــازاد دەبیتە هــۆی چوونەسەری كارامەیی ،بــازار پــەرە بە كارامەیی دەدا و وەاڵمــی ویست و داخــوازەكــانــی مشتەری دەداتــــەوە و سەربەستیی ئیختیار و ئــازادیــی سیاسی دەپــارێــزێ. ـ دەب ــێ ــت ــە هــــۆی كــــەم كـــــردنـــــەوەی ت ــێ ــچ ــووی بــەرهــەمــهــێــنــان. ـ دەبـــــێـــــتـــــە هــــــــۆی پــــــەیــــــدا بــــــوونــــــی كــــەلــــوپــــەلــــی نــــــوێ. ـ ئەوە شتێكی روون و سەلمێندراوە كە دەبێ لەپێش‌دا لە نێوخۆی كۆمەڵگەدا سەروەت و سامانێك بەرهەم بێ ،تا بۆ دابەش كردنی عاداڵنەی هەوڵ بدرێ .ئەگەر هەوڵ و ته‌قاال بۆ دابەش كردنی وەك یەك و دامەزراندنی یەكسانیی ئابووری بە جۆرێك بێ كە ئەسڵی بەرهەم هێنانی سەروەت لە نێو ببا ،دەبێ تەسلیمی دابەش كردنی هەژاریی بە كۆمەڵ بین ،كە تەنانەت ئەوەش واتە ئەو دابەش كردنە وەك یەكەش بوونی نابێ هەر وەك لە سیستمی سوسیالیستی پێشوودا دیتمان ژماره‌یەك دەوڵەمەندتر دەبن. بەاڵم سه‌رنج بده‌ین که ده‌ڵێین پێره‌وی ل ه سیستمی ئابووریی بازاڕی ئازاد ده‌که‌ین ل ه هه‌مان کات دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ه ده‌که‌ین که ئه‌و سیستم ه ده‌بێ ل ه الیه‌ن ده‌سه‌اڵتی سیاسی و دێموکڕاتیکی خه‌ڵکه‌و ه چاوه‌دێری بکرێ ،بۆ؟
تیشکی نوێ
78
سه‌ره‌تا لێمان تێك نەچێ ئێمە پێمان وایە دەوڵەت خاوەنایه‌تی نییە، سـه‌روه‌ری (حاكمیەتی) هەیە .کاری ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌مهێنان نییه .چون بۆ به‌رهه‌مهێنان پێویستی به سه‌ربه‌خۆیی به‌رهه‌مهێنه‌ران و کێبه‌رکێ ل ه نێوانیان‌دا هه‌یه .ل ه هه‌ر کوێ ده‌وڵ ـه‌ت ب ه نیاز بێ وه‌ک به‌رپرسی به‌رهه‌م ده‌ربــک ـه‌وێ ،په‌ره‌ستاندن راوه‌ســتــاوه ،ب ـه‌اڵم ده‌وڵــه‌ت ئه‌رکی دیــاری کردنی رێوشوێنی گونجاو و کۆنتڕۆڵ کردنیانی له ئه‌ستۆیه. ئابووریی ئازاد بە مانای الچوون و وه‌النانی چاوەدێری یا کۆنتڕۆڵی دەوڵەت نییە ،ئەوەی كە نامێنێ هەاڵواردن لە بەڕێوەبردنی یاساكان و دابەش كردنی ئیمكاناتە ،مەبەست ئەوەیە كە لەو چاوەدێرییەوە كە هەموو ئاسانكارییەكان ،پشتگری و پشتیوانی‌كردنەكان دەبێ بۆ هەموو الیەك وەك یەك بێ .ئەگەر بەشی تایبەتی پشتگری لێنەكرێ ئابووری بره‌و ناستێنێ. لــەم سیستمەدا وات ــە ئــابــووریــی بـــازاڕی ئـــازادی چــاوەدێــری‌كــراو لە الیــەن دەوڵــەت و ئۆرگانەكانی هەڵبژێردراوی خەڵكەوە ،دەوڵــەت نــەخــش و دەوری دەبـــێ ،ب ــەاڵم ئــەو دەور و نەخشە ســنــووردارو كەمترەو ئــەوە تەنیا كەلوپەلی گشتی دەگرێتەوە .بــەاڵم لە سیستمی ئابووری دەوڵەتی‌دا ،دەوڵەت سەرەڕای بەڕێوەبردنی كەلوپەلی گشتی، بەڕێوەبردن و حاكمییەتی خۆی بۆ كەلوپەلی تایبەتیش پەرە پێدەدا. پشتیوانی لە بەرهەمهێنانی نێوخۆیی لە بەرانبەر بەرهەمی دەرەكی‌دا (ئەمریكا كە خۆی نموونەی ئابووریی بازاری ئازادە ،بۆ داكۆكی لە كەلوپەلی نێوخۆیی ،یاسا‌و رێسای بۆ ئەو كەلوپەالنە داناوە كە لە دەرەوە دێن). بازاڕ دەتوانێ زانیاری سەبارەت بە گۆڕان و رەوشی ئابووری بخاتە بــەر دەســت .بــەاڵم ناتوانێ ب ـه‌ت ـه‌واوی ده‌رفـه‌تــی کــار «اشتغال» پێك بێنی و ناشتوانێ دابەش كرنی دادپـه‌روه‌رانـه بكا یان ژینگە بپارێزێ. پــی ـس‌كــردنــی ژیــنــگــە و مــەتــرســیــیــەكــانــی :تــەنــیــا ئــــەوە دەوڵ ــەت ــە دەتـــوانـــێ بــە دەســـتـــێـــوەردان یــا ق ــەدەغ ــە كــــردن یــا فــشــار خستن ه س ــەر بــازرگــانــەكــان نــاچــار بــکــا بــەرانــبــەر بــە وێــــران بــوونــی ژینگە پــــارە بـــــدەن ،چـــون خ ــۆی ــان ه ــۆك ــار و بــەرپــرســی وێـــــران بــوونــن.
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
79
هێندێك شتی دیكە هەن كە ئابووریناسان ناوی لێ دەنێن «كااڵ گشتییەكان» كە لە الیەن بازاڕەوە دابین ناكرێن وەك كارەبا ،چاوەدێریی تەندروستی، گوازتنەوە و پەروەردە و ناكرێ خەڵكی لە قازانجی كااڵ گشتییەكان بێبەش بكەی. ئەگەر بازاڕ هەروا بەری ئاوەاڵ بكرێ ،نایەكسانی قووڵی كۆمەاڵیەتی لێده‌که‌وێته‌وه .ئەگینا كەم كەس هەیە گومان لەوەی بكا كە میكانیزمی بازاڕ زۆر پڕبەرهەمتر و كارامەترە بۆ پێكهێنانی سەروەت و سامان. بەاڵم هەمووی ئەمانە بەو مانایە نیە كە ئێمە بازاڕ بە بایەخێك لە قەڵەم بدەین ،لێره‌فا مەبەست بایەخی مەعنەوی ئینسانییه .بازاڕ ئامرازێكی كاریگەرو بەنرخە ،بەاڵم لە ئامرازێك زیاتر نییە كە دەبێ رێك بخرێ و لە خزمەت كۆمەڵ دا بمێنێتەوە ،بازاڕ بۆ خۆی ناتوانی رێباز‌و بەرنامەو پڕۆژە دابنێ ،ئێمە باوەڕمان به خوڕافەی دەستی نادیاری بازاڕ نییە كە پێیوایە هاوسەنگیی ئابووری پێك دێنی .ئه‌زموونی کومونیستی ده‌ریخست ک ه ناکرێ هیچ شتێکی تر جێنشینی هانده‌ری به‌رهه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای قازانجی شه‌خسی بێ ،ئه‌و هانده‌ر ه ده‌بێ کۆنتڕۆڵ و به‌ربه‌ست بکرێ به‌اڵم وه‌النانی ل ه راستی‌دا ب ه مانای فه‌له‌ج کردنی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه.
د) سوسیالیزم وەك سیستمێکی ئابووری ـــ كۆمەاڵیەتی ئێمە روانیمان بۆ سوسیالیزم نە وەك سیستمێكی بەرهەم هێنانەو نە وەك سیستمێكی ئایدۆلۆژیی یه .كێشەی عەداڵەتی كۆمەاڵیەتی كە تەوەرو مەبەستی سوسیالیزمی دێموكراتیكە ،وه‌ک یەكێك لە پرس ه ئەخالقییه‌کان بــاس دەكــەیــن ،نـه‌ک وەك یەكێك لە پرسە ئابوورییەكان و نە وەك پێویستییەك كە لە بنەماكانی ماتریالیسمی مێژوویی‌یەوە سەرچاوە بگرێ. ئێستا بەو بەرچاوڕوونییه‌و ه ده‌توانین بڵێین كە ئەم پێناسە نوێیە لە سوسیالیزمی دیمۆكراتیك ،تێكەاڵوییه‌ك و ئاوێته‌یه‌كە لە بەهاو بایەخەكانی لیبڕاڵی و سوسیالیستی .نموونەی ئەم مودێلەش لە دەورەی پاش شەڕی دووهەمی جیهانی لە نێوان ئەم دوو روانگەیەدا پێكهات ،كە چەشنێك
تیشکی نوێ
80
سازان بوو ک ه لە سەر بنەمای تیۆری ئابووریی «جان مینارد كینز» پێکهات كە لە «دەوڵەتی خۆشگوزەران»دا دەركــەوت و بە سەردەمی زێڕینی سەرمایەداری ناوبانگی دەركرد ،دەركەوت كە تێیدا پشكووتنی ئابووری بازاڕ ،دێموكراسی و خۆش‌بژیوی زۆر سەركەوتوو بوو ،هەڵبەت ئێستا ئەو مودێلەش بــەرەوڕووی زۆر دیاردەی تازە بۆتەوەو تووشی ملمالنێ هاتووو و بــه‌ڕه‌وڕووی پرسیار کراوه‌ته‌وه ،وەك بە جیهانی بــوون ،نیولیبڕالیزم ،ژینگەێپارێزی و سەرمایەداری پاش سەنعەتی. رێگای سێهەمی ئانتونی گیدێنز ئاڵتێرناتیڤێكە بۆ ئەم هەلومەرجە نوێیە». ئەم نەریتە واتە تێكەڵ كردنی بایەخەكانی پۆزه‌تیڤی سوسیالیزم و لیبڕالیزم شتێكی نوێ نییە و ئەو مەسەلەیە لە سەدەی نۆزدەیەم بە «جان ستوارت میل» دەستی پێكردو لە سەدەی 20دا بە هۆی كەسانێك وەك «بێرتراند راسێل»و «كارلۆرۆسلی» درێژەی پێدراوەو لەم سێ دەیــەی دوایــەش‌دا كەسانێكی وەك «جان رالــز»و «مەك فێرسۆن»و هی¬تر هەوڵیان بۆ داوە .دیارە تێكەل كردنی بایەخەكانی لیبڕالیزم و سوسیالیزم كارێكی زۆر دژوارە ،چون لیبراڵیزم لە تاك و سوسیالیزم لە كۆمەڵەوە دەست پێدەكا« ،هەڵبەت لیبراڵیزم لە مانای سیاسی دا». بیرمەندانی لیبرال پێیان وایە مرۆڤ تەنیاو خۆخوازەو ناكۆمەاڵیەتی، ب ــەاڵم سوسیالیزم پێی وای ــە م ــرۆڤ بــوونــەوەرێــكــی كۆمەاڵیەتییە.
ئێستا تیشک ده‌خه‌ین ه سه‌ر گرینگترینی ئه‌و بایه‌خانه: .1ئازادی ئێم ه ل ه بایه‌خه‌کانی پۆزه‌تیڤی لیبڕاڵی بۆ دابین کردنی یاساگه‌لێک بۆ ماف و ئازادییه‌کانی تاک ،داکۆکی ده‌که‌ین و ل ه ئازادییه‌کانی نێگه‌تیڤ که ده‌ور و نه‌خشی هه‌ر ه پێویست و ته‌واوکه‌ری ئازادییه‌کانی پۆزه‌تیڤن داکۆکی دەكەین و پێمان وانییە كە ئازادیی پۆزەتیڤ و ئازادیی نگەتیڤ بەستراوەیی دوو الیەنەیان نییە و پێمان وایە ئازادی تاك لێرە دەبێ ئەو
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
81
چوارچێوە كۆمەاڵیەتییانە لە بەرچاو بگرێ كە تێیدا كار دەكات ،چون تاك لە نێو كۆمەڵ‌دا دەژی و ناتوانێ دووڕگەیەكی سەربەخۆ و بێ‌نیاز بێ. هــەروەهــا پێمان وای ــە بــەبــێ ئــــازادی ،عــەداڵــەتــی كــۆمــەاڵیــەتــی كە جەوهەری سوسیالیزمی دیمۆكراتیكە و ئامانجی ئێمەیە ،دابین ناكرێ چــون تەنیا لــە سێبەری ئـــازادی دایــە كــە بــە رێكخستنی جــەمــاوەر، چ لە شكڵی سەندیكا و یەكیەتیی كرێكاران و چ لە شكڵی دامــەزراوە جۆرواجۆرە مه‌ده‌نی و كولتوورییەكان دایە كە دەسكەوتە كۆمەاڵیەتی و دیمۆكراتیكەكان لە هێرشی راستی نوێ و کۆنسێرڤاتیڤه‌کان دەپارێزرێن.
.2دێمۆكڕاسی ئەوە راستە كە هەم جوواڵنەوەی لیبڕاڵ و هەم جوواڵنەوەی سوسیالیستی ئاڕمانی دیمۆكراسییان پەسند كردوە و ئەمەش خۆی لە حكوومەتی لیبراڵ دیمۆكرات و سوسیال دیمۆكرات دا دۆزیوەتەوە ،بەاڵم ئەوەی راست بێ لیبراڵیزم خۆی لە ئاست دیمۆكراسیی كۆمەاڵیەتی گێل دەكاو چەپی رادیكاڵیش لە ئاست دیمۆكراسی سیاسی (مافی تاك) .ئێمە دیمۆكراسی تەنیا لە دابین كردنی نان و خانوو و لەشساغی و فێركردن و ئاو‌و بەرق دا نابینین واتە دیمۆكراسیی كۆمەاڵیەتی و ئەگەر ئەركی دیمۆكراسی ئەوە بێ ،ئەوە دووپات بوونەوەی ئەزموونی سوسیالیزمی ئارایی (مەوجوود) ە و ئەگەریش بە مانای مافی دەنگدانی هەمووانەو لە ئاكام‌دا ئامرازێكە بۆ دەربڕینی ئازادانەی ئیرادەی هەر تاكێك ئەوە سەقەت و نەقوستانە. كەوابوو دەبێ هەر دووی ئەو دیمۆكراسییانە لە بەرچاو بگیرێن ،دەنا دیمۆكراسییەكی سەقەت دەبێ .ئێمە پێمان وایە مافی مەدەنی سەدەی 18 و سیاسیی سەدەی 19و كۆمەاڵیەتیی سەدەی 20ته‌واوکه‌ری یه‌کترن.
تیشکی نوێ
82
.3یەكسانی یەكێك لەو بایەخانەی كە ئێمە لە سەری پێداگرین و بە بەهایەكی سوسیالیستی دەژمێردرێ یەكسانییەو ئێمە لە پێناسەی یەكسانی دا لەگەڵ لیبراڵەكان جیاوازییمان هەیە .یەكسانی لە روانگەی ئێمەوە وەك لیبڕاڵەكان دەخوازن هەر ئەوە نیە كە هەموومان تەنیا لە بەرانبەر یاسادا وەك یەك بین .یەكسانی واتە شانسی وەك یەك بۆ بەشداریی سیاسی و كۆمەاڵیەتی و ئاسایشی كۆمەاڵیەتی و هەلی وەك یەك بۆ بەشداری و كێبڕكێ ،ئیدی ئەوە خەڵك چۆن كەڵك لەو هەل و شانسە وەردەگرێ پێوەندیی بە خۆیانەوە هەیە .یەكسانی شانسی ژیانی وەك یەك بەو مانایە نییە كە هەموو كەس دەبێ هەموو شتێكیان بە یەك رادە هەبێ ،بە مانای یەك شكڵ بوون نییە، بەڵكوو بە مانای مەیدانی پەرەپێدانی داخواز‌و بەهرەكانی تاكە .لەوانەیە یەكسانی دابەش كردن لە رووی ئایدیۆلۆژی و ئەخالقەوەو سەرنج راكێش بێ ،بەاڵم كارێكی ئەوتۆ ناكا بۆ بره‌و پێدان بە بەرژەوەندیی ئابووری.
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 83 ١٣٩٧
به‌شی سێیه‌م سنووربه‌ندییه‌کانی خوێندنه‌وه‌ی نوێی سوسیالیزمی دێمۆکراتیک ئەگەر سوسیالیزمی دیمۆكراتیك بە پێناسەی كورتە باس ،لە (1983ی زایینی) رێگەی سێیەم بوو لە نێوان سوسیال دیمۆكراسی و كۆمۆنیزم (سوسیالیزمی مــەوجــوود) واتــە سنووربەندی هــەم لەگەڵ سوسیال دێمۆكراسی هەبوو و هەم لەگەڵ سوسیالیزمی مەوجوودو هەوڵێك بوو بۆ دابین كردنی سوسیالیزمێكی واقیعیی تێكەڵ بە دێمۆكراسیییەكی حەقیقی. ئێمە لەم خوێندنەوەیە نوێیەدا لە نێوان سوسیالیزمی دیمۆكراتیك لە الیەك و نیولیبراڵیزم و چەپی رادیكاڵ لە الیەكی دیكە سنووربەندی دەكەین.
ئه‌لف) نیولیبڕاڵیزم ئێمە سیاسەتی نیولیبراڵیزم ره‌ت دەكەینەوە :نیولیبراڵیزم كۆمەڵێك روانگە و بۆچوونی رۆژئاوایی‌یە لە بیركردنەوەی سیاسی و ئابووری كە لە بنەڕەت دا دژكردەوەیە لە ئاست دروست بوون و چێ بوونی قەوارەی دەوڵەتی خۆشگوزەران .ئەو دەوڵەتەی كە بــەدوای قەیرانی گەورەی ئابووری (1933 _1929ی زایینی) و بە تایبەتی پاش شەڕی دووهەمی جیهانی لە سەر بنەمای بۆچوونەكانی ئابووریناس «جان مینارد كینز» پێك هــات( .سەیر ئەوەیە كە چەپی رادیكاڵیش رەخنە لە دەوڵەتی خۆشگوزەران دەگرێ چۆن پێی وایە بە سیاسەتەكانی كۆمەاڵیەتی دەوڵەتی خۆشگوزەران ئاشتیی چینایەتی پێك دێ و تیۆری شەڕی چینایەتی ئەو سەرناگرێ) .لیبڕالیزمی نوێ لە سەر ئەم خااڵنە پێ‌دادەگرێ: ـ چ ــوارچ ــێ ــوەو س ــن ــووری چــاالکــیــی دەوڵـــــەت تــا ئـــەو جێگەیەی
تیشکی نوێ
84
ده‌لــوێ كــەم بكرێتەوە و یاساكانی بــازاڕ بێ‌ده‌ستێوه‌ردانی دەوڵــەت لــە هــەمــوو بــوارەكــانــی ژی ــان و ژیــانــی كــۆمــەاڵیــەتــی بــااڵده‌ســت بن. ـ دەوڵ ــەت شەیتانێكی پێویست و الزمــە كە تەنیا ئەركی پشتگری ل ــە تــاكــەكــان و ســــــەروەت و ســامــانــی ه ــاوواڵت ــی ــان ــە .هـــەروەهـــا، پێشگیری لە دزی و ساختەكاری دەكــات و گەرەنتی بەڕێوەچوونی رێــكــەوتــنــەكــان دەكـــاو ئــەگــەر بــە رادەی ســـەری نــووكــە دەرزیــیــەك لـــەوەی بــتــرازێ ئـــەوە مــافــی خەڵكی ســەربــەســتــی پێشێل كـــردووە. ــــ لــە هـــەمـــووان گرینگتر هــێــرش كــردنــە ســـەر دەســكــەوتــەكــانــی دەوڵـــــەتـــــی خــــۆشــــگــــوزەرانــــە ،بــــە بـــیـــانـــووی ئـــــــەوەی بــــــرەو بــە تــەمــبــەڵــی دەداو پــشــت بـــە خـــۆ نــەبــەســتــن دروســــــت دەكـــــات. ـ هێرشی هەوسارپچڕاو بۆ تایبەتی‌ترین الیەنەكانی ژیانی مرۆڤ، ئەمە بێجگە لــەوەی كە دەخــوازن تەنانەت پۆلیس ،دەزگــەی قەزایی و بـه‌رگــریــی نیشتمانی (دف ــاع ملی)یش بــە تایبەتی بكرێن و تەنانەت سیستمی قوتابخانەو پـــــەروەردەو فــێــركــردن ،تایبەتی بــێ و نابێ خوێندن ئیجباری بێ ،چونكە پێچەوانەی ئازادیی سروشتی مرۆڤە. ــــ ماڵیات دەب ــێ تەنیا بــۆ دابــیــن كــردنــی ن ــەزم و ئاسایش بــێ ،نە بــۆ خــزمــەتــە كــۆمــەاڵیــەتــی و خــۆش‌بــژیــوی(رفــاهــی)یــه‌کــان و نابێ دەوڵـــەت هێندێك مــەجــبــوور بكا بــە هێندێكی دیــكــە یــارمــەتــی بــدەن.
ب) هەڵوێست بەرانبەر بە نیولیبڕاڵیزم ئێمە لەگەڵ ئەم روانگە و هەڵوێسته‌ی لیبراڵیزمی نوێ نین و پێمان وایە: ـ دەوڵەتی خۆشگوزەران یەكێك لە گەورەترین دەسكەوتەكانی مرۆڤایەتییەو دەوڵــەت نابێ تەنیا پــارێــزەری ســەروەت و سامانی هاوواڵتیان بێ. ـ دەوڵــــــەتــــــی خـــــۆشـــــگـــــوزەران مــیــكــانــیــزمــێــكــە بــــۆ دابــــــەش كـــــــردنـــــــەوەی ســـــامـــــان لـــــە دەوڵـــــــەمـــــــەنـــــــدەوە بـــــۆ هــــــــەژار. ـ دەوڵــــــەتــــــی خــــــۆشــــــگــــــوزەران نـــــە ئـــامـــانـــجـــی یــەكــســانــیــی
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 85 ١٣٩٧
رەهــــــای كــۆمــەاڵیــەتــیــیــە و نـــە دەتــــوانــــێ ئـــەمـــه‌ش ئ ــەن ــج ــام بـــدا. ـ دەوڵــەتــی خــۆشــگــوزەران بــۆ كــەم كــردنــەوەی نایەكسانی هــەوڵ دەدات ،زۆر جار خەڵك بە هۆی جیاوازی وه‌ک :نەخۆشی ،بێكاری، پیری و ...ناتوانن ژیانی خۆیان دابین بكەن ،دەبێ ئەمانە ئاسایشیان دابــیــن بــكــرێ .چــۆن نــاكــرێ بــە بــێ دەســتــێــوەردانــی دامــەزراویــه‌كــی ن ــاوەن ــدی ،نایه‌کسانیی كــۆمــەاڵیــەتــی و ئــابــووری كــەم بكرێتەوە. ـ دەوڵەتی خۆشگوزەران هەوڵ دەدا النیكەمی هەلومه‌رجێكی باشتر بۆ چینە بێ‌بەشەكان دابین بکرێ تاکوو بتوانن النیکه‌م لە ژیانێکی شیاو بەهرەمەند بــن .بۆیە ئێمە پێمان وایــە ئــەوەی لە بەرانبەر ئەم بەرپرسیاره‌تییە كۆمەاڵیەتییەدا دەروەستە ،دەوڵەتە .دەبێ یەكێك لە بەرانبەر بەرپرسارێتیی كۆمەاڵیەتی بەرپرسیار بــێ ،ئەویش كەس نیە بێجگە لە دەوڵــەت كە مافی كۆمەاڵیەتی هاوواڵتییان دابین بكا. ئــەوە راستە كە لیبڕاڵیزمی ئــابــووری بااڵدەستی ت ــەواوی هەیە و كارامەترە بە سەر ئابووری دەوڵەتی و بەرنامەرێژی لە چەشنی یەكیەتی سۆڤییەتی پێشوو ،بەاڵم ئەو قازانج و ســوودەی لیبراڵیزمی ئابووری بە شێوەی نابەرانبەر به هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگ ه دەگات، كەوابوو دەبێ ئەو داهاتە سەر لە نوێ دابەش بێتەوە ،بە مەبەستی كەم كردنەوەی مەودای نێوان چینەكان و ئەمەش لە ئەستۆی كێیەو كێ بە ئەنجامی دەگەیەنێ ،كام دامەزراوە دەبێ بڕیارده‌رانه و به‌ده‌سه‌اڵته‌و ه ئەنجامی بدات؟ ئەوە دەوڵەتە ،ئەم سەر لە نوێ دابەش كردنە ،نە دەبێ بە شێوەی یەكسان و نە هەمووی بڕواتە گیرفانی چەند كەسێكەوە.
تیشکی نوێ
86
ج) چەپی رادیكاڵ ه ــاوك ــات لــەگــەڵ ئ ــەو ســنــووركــێــشــانــە لــەگــەڵ لیبڕاڵیزمی نــــوێ ،ئــێــمــە ل ــەگ ــەڵ چــەپــی رادیــكــاڵــیــش ســنــووربــەنــدی دەك ــەی ــن. 1ـ ئــێــمــە لـــەگـــەڵ خــۆگــێــل كـــردنـــی چ ــەپ ــی كــــۆن یــــان رادیـــكـــاڵ لـــە بـــەرانـــبـــەر مـــافـــی تــــاك دا نــیــن (ئــــازادیــــیــــە مــەنــفــیــیــەكــان). 2ـ چەپی رادیــكــاڵ لــە ســەر یەكسانیی رەهــا پــێ‌دادەگــرێ و ئــەوە هیچکات نایه‌ته‌دی ،مەگەر كەرتی تایبەتی لە نــاو بچێ و ئابووری پــانــمــەنــدو دەوڵــەتــیــی ب ــەڕێ ــوە بــچــێ و ئــــەوەش ی ـه‌کــســان ـه لــەگــەڵ ماڵئاوایی لــە ئـــازادی و دێمۆكراسی و ئابوورییەكی گــەشــەكــردوو. 3ـ ئێمە لەگەڵ سیستمی به‌ڕێوه‌به‌رێتی (مودیرییەت) و كارگێڕی چەپی رادیكاڵ نین كە تێیدا تاقمێكی پێشڕەو و بژاردە لە جێی خەڵك بیر دەكەنەوە ،چون پێیان وایە ئەگەر ئەو ئاڤانگاردەیە كە لە راستییەكان تێ‌دەگات ،هەر بۆیە بێ پرسی خەڵك كە چۆن بیر دەكــەنــەوە ،بڕیار دەده‌ن ،و بە ناوی خەڵك ده‌ست‌پێشخەری پڕۆسەی ئاڵوگۆڕەكان دەبن.
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 87 ١٣٩٧
دوایین وتە! ل ه کۆتایی‌دا پێویست ه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه بکه‌ینه‌وه ک ه سوسیالیزمی دیمۆكراتیك ده‌بــێ وەاڵمـــدەری هەلومەرجی واڵتەكەمان بێ و پێش هەموو شتێك لەگەڵ بەرژەوندیی نەتەوەییمان بگونجێ .ئێمە دەتوانین لە زۆر بەرنامە و پرۆگرامی ئەو واڵتانەی سوسیالیزمی دیمۆكراتیكیان پێڕەو كردوە كەڵك وەرگرین ،هەڵبەت لە ته‌واوەتی خۆی‌دا ،بەاڵم نابێ هیچكات تایبەتمەندییەكانی واڵتی خۆمان لە بیر بكەین كە لە زۆر الیەنی ئابووری ،فەرهەنگی ،كۆمەاڵیەتی و مێژوویی جیاوازی ل ه گه‌ڵ واڵتانی دیک ه هەیە .بــەرەی چــەپ لە ئــورووپــا ئەمڕۆ كێشەی سیكۆالریزمی نیە ،كێشەی پاشماوەكانی نیزامی فیئۆدالی و عەشیرەتی کێشه‌ی دێمۆکڕاسی نییە ،بەاڵم ئەمانە هەموو كێشەی جیددین بۆ بەرەی چەپ لە واڵتەكەمان‌دا .سەرمایەداریی ئەمریكا لەگەڵ سەرمایەداریی ئورووپا جیاوازیی هەیەو سەرمایەداریی ژاپۆن لە تەك هەردووكیان .هەر وەك سیستمی دەوڵەتی خۆشگوزه‌ران لە نێو واڵتانی ئورووپایی جیاوازە. خوێندنەوەی نوێی ئێمە لە سوسیالیزمی دێموكراتیك دەقێكی پیرۆز نیە ،كە رەخنە‌هەڵنەگر بێ ،نەگۆڕ نییە ،ئەمە رێككەوتنێكی كۆمەاڵیەتیە بە مەبەستی دابین كردنی هاوسه‌نگیی رێژەیی لە نێو كۆمەڵ‌دا .ئەو رێككەوتنە به ده‌ستی مرۆڤ ئه‌نجام ده‌درێ كەوابوو قابیلی گۆڕانە .رازی مانەوەی رێبازی سوسیال دیمۆكراسی لە چی‌دایە؟ خۆگونجاندن لەگەڵ هەلومەرجی نوێ .ئەگەر بەرنامەی حیزبی سوسیال دیمۆكراتی ئاڵمان ()SPDوەك كۆنترین حیزبی سوسیال دیمۆكرات لە كۆتایی سەدەی نۆزدەیەم له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئەم حیزبە لە كۆتایی سەدەی بیستەم پێکبگرین ،دەبینین مەودای جیاوازیان چه‌نده‌یه ،ئه‌و کاته‌ی ه رازی ئه‌و مانه‌وه‌یه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ. ئامانجی ئێمە ئەوەیە كە هەوڵ بدەین و خه‌بات بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئەو
تیشکی نوێ
88
كۆمەڵگەیەی تێیدا دەژین لە چاو دۆخی ئارایی یەكسانتر بێ .ئێمە لەو خوێندنەوە نوێیەدا دەستمان هه‌ڵگرت لە هێندێك خەون و ئــارەزوو، هەر چەندە مرۆڤدۆستانە ،دادپــه‌روه‌رانــ ه و جــوان دەهاتنە بەرچاو، بەاڵم فكری ئەوەی كە ژیانی مرۆڤ ئاسوودەترو یەكسانتر بێ هەمیشە وەك ئەستێرەیەكی قوتبی رێنوێنمانە .كاتێك یەكسانی و بەرابەری ئابووریی سه‌قامگیر نابێ و تا ئێستاش رێگەیەك بۆ بەرقەرار بوونی ئەو یەكسانیە پەیدا نەبووە ،النیكەم دەتوانین هەلومەرجێكی باشتر بۆ چینە بێ‌بەشەكان دابین بکه‌ین كە تێیدا لە ژیانێكی قابیلی قبووڵ بەهرەمەند بن. ئەوەش دەزانین كە بە لە بەر چاو گرتنی واقعییه‌تی جیاوازییەكانی ن ــێ ــوان م ــرۆڤ ــەك ــان و بــــەرژەوەنــــدی تــایــبــەتــیــان هــیــچ سیستمێکی ی ـ هک‌ده‌ســت كــە بــۆ هــەمــووان ئــەیــدەئــاڵ و دڵــخــواز بــێ بــەدی ناكرێ.
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
89
لیستی سه‌رچاوه‌کان: -1کــــریــــســــتــــیــــان دالکــــــامــــــپــــــانــــــی ،فـــلـــســـفـــ ه ســــیــــاســــت در جـــهـــان مــــعــــاصــــر ،تــــرجــــمــــه :بــــــــزرگ نـــــــــــــــادرزاده ،چــــــاپ اول ،تــــــهــــــران1382 ، -2در ایـ ــن زم ــانـ ـ ه پ ــر آشــــوب (مــاحــظــاتــی دربــــــار ه ســیــاســت بــیــن الــمــلــل)، گفتگو بــا بــرونــوکــراســیــکــی ،تــرجــمـه :دکــتــر حسن دولـــو ،چــاپ اول ،تــهــران 1365 -3ریچارد ساکوا .پساکهونیسم ،ترجمه :محسن حکیمی ،چاپ اول ،تهران1358 ، -4سون اریک لیدمن ،سبکی فکر ،سنگینی واقعیت ،ترجمه :سعید مودم ،چاپ اول ،تهران 1384 -5تـــرنـــس بــــال و ریــــچــــارد داگــــــر ،ایـــدئـــولـــوژیـــهـــای ســیــاســی و ایـــــده‌ال دمــکــراتــیــک ،تــرجــمــه :،دکــتــر رویــــا کــیــوانــشــکــوهــی ،تـــهـــران ،چـــاپ اول 1384 -6دیویدهاروی ،نئولیبرالیسم ،ترجمه :دکتر محمود عبدالله‌زاده ،تهران چاپ اول 1386 -7حسین بشیریه ،آموزش دانش سیاسی (مبانی علم سیاست نظری) چاپ اول ،تهران1380 ، -8حـــســـیـــن بــــشــــیــــریــــه ،تـــــاریـــــخ انـــــدیـــــشـــــه‌هـــــای ســــیــــاســــی در قــــرن ب ــی ــس ــت ــم (انــــدیــــشــــه‌هــــای مـــارکـــســـیـــســـتـــی) چــــــاپ دوم ،تـــــهـــــران1378 ، -9داریـــــــــــــــوش آشـــــــــــــــوری ،دانــــــشــــــنــــــامــــــه‌ی ســـــیـــــاســـــی (فــــرهــــنــــگ اصــــــاحــــــات و م ــک ــت ــب ــه ــای ســــیــــاســــی) چــــــاپ ســــیــــزدهــــم ،تـــــهـــــران 1385 -10حسن عــلــیــزاده ،فرهنگ خــاص عــلــوم ســیــاســی ،چــاپ اول ،تــهــران 1377 -11ڤولگانگ لیۆنارد ،کۆمۆنیزمی ئـه‌ورووپــایــی (راســتــبــوونـه‌وه‌یـه‌ک به رووی خۆرهه‌اڵت و خۆرئاوادا) وه‌رگێڕانی :کــوردۆ عه‌لی ،به‌رگی یه‌که‌م ،سلێمانی2004 ، -12ئاندرۆ هییود ،تیۆری سیاسی ،وه‌رگێڕانی .............چاپی یه‌که‌م ،هه‌ولێر2003 ، -13ئــیــنــگــڤــارکــارلــســۆن و ئــــان -مــــاری لــیــنــدگــرێــن ،ســوســیــال دێــمــوکــڕاســی چــــیــــه؟ ،وه‌رگـــــێـــــڕانـــــی :کــــه‌مــــاڵ حــــه‌ســــه‌ن پـــــــور ،لــیــنــگــشــوپــیــنــگ2007 ، -14د .عــــه‌بــــدولــــڕه‌حــــمــــانــــی قــــاســــمــــلــــوو ،کـــــورتـــــ ه بـــاســـێـــک لـــه‌ســـه‌ر ســــوســــیــــالــــیــــزم ،بــــــــاوکــــــــراوه‌ی کـــومـــیـــســـیـــونـــی ح .د .ک .ا1983 ، -15د .عـــــه‌بـــــدولـــــڕه‌حـــــمـــــانـــــی قـــــاســـــمـــــلـــــوو ،شـــــــی کــــــــردنــــــــه‌وه‌ی کـــــــورتـــــــ ه بـــــــــــاس ،بـــــــــــاوکـــــــــــراوه‌ی کــــومــــیــــســــیــــونــــی حـــــــدکـــــــا1986 ،
تیشکی نوێ
90
-16ئانتۆنی گیدێنز ،رێــگــای ســێــهـه‌م ،بــنــیــاتــنــانـه‌وه‌ی ســوســیــال دێــمــوکــڕاســی، وه‌رگــــێــــڕ بـــۆ کـــــــوردی :پ ــێ ــش ــڕه‌و ح ــوس ــێ ــن ،چ ــاپ ــی یــــه‌کــــه‌م ،ســلــێــمــانــی 2002 -17حـــــوســـــێـــــن بــــــه‌شــــــیــــــری ،دێــــــمــــــوکــــــڕاســــــی بـــــــۆ هــــــــه‌مــــــــووان، وه‌رگــــــــێــــــــڕانــــــــی :حـــــوســـــێـــــن مــــــــوحــــــــه‌مــــــــمــــــــه‌دزاده ،هـــــه‌ولـــــێـــــر 2005 -18محمد علی همایون کاتوزیان ،خاطرات سیاسی خلیل ملکی ،چاپ دوم ،اروپا1981 ، -19مــیــشــل روکــــــار ،ســخــنــرانــی در کــنــگــره انــتــرنــاســیــونــال ســوســیــالــیــســت، «لــیــمــا» (پـــــرو) بــــاوکــــراوه‌ی کــومــیــســیــونــی چــاپــه‌مــه‌نــی حــدکــا خـــــرداد 1365 -20بـــولـــتـــن اتـــــحـــــاد چـــــپ کــــــارگــــــری ،شـــــمـــــار ه ،2زمــــســــتــــان 1378 -21راه کارگر ،ارگان سازمان کارگران انقالبی ایران (را ه کارگر) شمار ه ،6خرداد 1367 -22د .عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو ،عه‌بدوڵال حه‌سه‌ن زاده ،کورت ه مێژووی حدکا و1381 ،... -23مجله اطــاعــات سیاسی -اقــتــصــادی ،شــمــار ه 43و ،44ســال پنجم1370 ، -24س ــوس ــی ــال ــی ــزم ــی دێــــمــــۆکــــڕاتــــیــــک ،وتــــــــاری ل ــی ــۆن ــێ ــل ژوســـــپـــــه‌ن ل ـ ه کـــۆنـــگـــره‌ی ئــیــنــتــرنــاســیــۆنــال ســوســیــالــیــســت ،نـــوامـــبـــری 1999وه‌رگــــیــــراو لــــ ه «تـــێـــکـــۆشـــه‌ر» نــامــیــلــکــه‌ی ن ــێ ــوخ ــۆی ــی حــــدکــــا ،ژمـــــــار ه 1379 ،68 ،67 – 25بـــــرنـــــامـــــه‌ی حــــــــزب ســـــوســـــیـــــال دمـــــــکـــــــرات ســــــوئــــــد1988 ،
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
91
ناردنەدەرەوەی شۆڕشی ئیسالمی (بەشی سێهه‌م) حه‌سه‌ن حاته‌می
تیشکی نوێ
92
دەســتــێــوەردان و هەوڵدانی کــۆمــاری ئیسالمی ئێران لە دوای شەڕ خوێناوی و پڕ تێچوویی مرۆڤی و ماڵی و وێرانکاری لە عێراق درێژی کێشا. بەتایبەتی دوای هێرشی نیزامی ئەمریکا و لەسەر دەسەاڵت البردنی سەددام حوسین و حیزبی بەعس ،و رێگا خۆش کردن بۆ زۆربەی شیعەکانی عێراقی و حیزب و رێکخراوەکانیان – کە زۆربەیان سەر بە کۆماری ئیسالمی ئێران و لەنێو ئەو رێژیمەش دا ،سەر بە بەیتی رێبەری خامنەیی بوون.- ئـــەو دەس ــت ــێ ــوەردان ــە نــەرێــنــیــیــە – کــە پێشتر لــە لــوبــنــانــەوە و بە پشتیوانی ســووریــە دەســتــی پــێــکــردبــوو ،کــە دواتـــر بــاس دەکــــرێ -لە مـــاوەیـــەی ١٥ســاڵــی رابــــــردوو ل ــە ع ــێ ــراق دا ،دوو قــۆنــاخــی پــێــوا.
قۆناخی یەکەم دەســەاڵتــی سێکۆالر -ئیسالمی ســەدام و حیزبی بەعس – کە دوای هێرش بۆ کوویەت بەشی ئیسالمی لە نێو دەسەاڵتی سێکۆالری سەرەڕۆیی حیزبی بەعس بروەی پتری پەیدا کرد و بە نووسینی «اللەاکبر» لە سەر ئااڵی عیراق -لە ١٩٩١دا -رەنگەدانەوی زەق و بەرجەستەی دەرکەوتبوو، دوای ساڵی ،٢٠٠٣بەهۆی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە مێژوو سپێردرا. لــەو چــوارچــێــوەیــەدا ،کە دژایەتیی هێزەکانی ئەمریکا لە تەکریت را کرا؛ و بە هەڵوەشاندنەوەی حیزبی بەعس و هێزە نیزامییەکان لە الیەن ئەمریکا ،بۆشاییەکی گەورە و بێ سەرەوبەرەیی دروست کرد .ناکۆکێی نێو دەسەاڵتی ئەمریکا لە نێوان وزارەتــی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) بە دانانی جی گارنێر -ژنراڵی تا رادەیــەک شــارەزا لە وەزعــی نێوخۆیی عێراق -و البرانی دوای ماوەیەکی کورت بە گوشاری وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا و لە جێ دانانی پــۆل بریمەری دیپلۆماتی کــەم ش ــارەزا و و راگەیاندنی تەواو بوونی شەڕی لە عێراق بە هۆی جورج بووشی دوویەم یا جورج بووشی کوڕ ،هۆگەلێک بوون ،بۆ دەستێوەردانی نەرێنی ،لە رێگەی نیزامی و ئەمنییەتی کۆماری ئیسالمی ئێران ،لە عێراق لەو قۆناخە دا. کاتێک ئــەو مەترسییە پتر خــۆی نیشان دا ،کــە چەمکی «هیاللی
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی 93 ١٣٩٧
شیعە» بە هۆی شا عەبدووڵالی ئوردۆن هاتە نیو ئەدەبیات و ئاخاوتنی سیاسی .ئــەو چەمکە رووی لە زیدەخوازاییەکانی کــۆمــاری ئیسالمی ئێرانە لــە ناوچەیەکی بەربەرینی رۆژهــەاڵتــی نــێــوەڕاســت و پــەل و پۆ هاویشتنی گــرووپــە ئیسالمی‌یە جــۆراوجــۆرە گ ــەورە و بۆچووکەکانی ئیسالمی سیاسی دەستکردی دەســەاڵتــی س ــەرەڕوی بەرهەم هێناوە. لـــە یـــاســـای بــنــچــیــنــەیــی عـــێـــراق پ ــەس ــن ــدک ــراوی س ــاڵ ــی ٢٠٠٥دا، سیستێمێکی تــا رادەیــــەک هــاوشــێــوەی لــوبــنــان – دوای دەیـــەی ٩٠ی ی راگــەیــانــدرا. زایینی -هاتە ئ ــاراوە کە تێدایە عێراقی نــوێ بە فیدڕاڵ لــە پــێــکــهــاتــەی حــکــوومــەتــی نــوێــی دوایــــی ئــیــجــرایــی کــرانــی یــاســای بنچینەیی دا ،بــە پێی تــەوافــوق و هــاوبــەشــی دامــــەزرا .ســەرکــۆمــار – کە دەســەاڵتــی هاوئاهەنگی و هێندێک ئەرکی کەمی نائیجرایی هەیە- دراوە بە کــوردەکــان و لەنێو کوردەکانیش دا ،بە یەکیەتیی نیشتیمانی کوردستان .ســەرۆک وەزی ــران – کە بەرپرسی ئیجرایی ،فەرماندەری هێزە چەکدارەکانە -بە شیعەکان و سەرۆکی پارڵمان بە سوننەکان درا. کۆماری ئیسالمی ئێران – کە وەک حەوشەی پشتەوەی ماڵی خۆی دەیڕوانییە واڵتی عێراق -لە رێگای شیعەکان و سەرۆک وەزیران -نووری مالکی -و ژمارەیەک لە وەزیر و کاربەدستەکانی خوارووتر ،هەوڵی ئاژاوە نان و چەند بەراکایەتیی و پاشان تێڕۆر و کوشتنی نێزامیی و کاربەدەست و ژمارەیەک لە الیەنگرانی بەعسییەکانی پێشووی دەوری گرینگی دەگێڕا .بە تایبەتی لە گوشار بۆ سەر سوننی‌یەکان و جیابیرانی شیعەدا ،پتر هەوڵی دەدا. کۆماری ئیسالمی ئێران لەبەربەرەکانی لەگەڵ ئەمریکا دا ،ئەو تێز و کردەوەیە جێ خست کە ،ئەمریکا داگیرکارە و دەبێ لە عێراق دەرکەوێ. الوازی خۆ دەرخستنی ئەمریکا بەرانبەر بە دەستێوەردانە زیدەخوازەکانی ئێران و نەخوێندنەوەی پێویستی راستی‌یەکان لە الیەک و گۆڕانی خولی کۆماری‌خوازەکان بۆ دێمۆکراتەن لە هەڵبژاردنی باراک حوسێن ئۆباما لە ژانویەی ٢٠٠٩دا ،لە الیەکی دیکە ،بوون بەهۆی دەست ئاواڵەیی پتری کۆماری ئیسالمی ئێران ،بە تایبەتی بەشی سپای بەدەسەاڵتی قودس و دەست و پێوەندکانی لەنێو عێراق بە گشتی و کوردستانیش تا رادەیەک بەتایبەتی.
تیشکی نوێ
94
لەوبارەیەوە بەڵگە نوێیەکانی ویکی لیکس دەری دەخــەن کە نەخشی ئێران لە عێراق چۆن بــوە .رۆژنــامــەی وال‌ستریت جۆڕناڵ ،هاوهەنگاو لــەگــەڵ مــیــدیــاکــانــی ئــەمــریــکــایــی و ئــورووپــایــی ،هــەوڵــی ڵێکۆڵێنەوەی بــاوکــراوەکــانــی ویکی‌لیکسی لــە سایتەکەی دا ،ک ــردەوە و دەنــووســێ: لەنێو بەڵگەکان دا ،نەقشی سوپای پاسداران شۆڕشی ئیسالمی لە عێراق و هەوڵی ئەو هێزانە بۆ کاریگەری پتر لە گۆرەپانی سیاسی ،لە کاتی شــەڕی ٨ساڵە دا و دوایــی شــەڕی ٢٠٠٣‌و رووخــانــی ســـەددام لە گۆڕەپانی ئابووری و سیاسی‌دا ،کارتێگەری زۆر هەبوو .ئێران بە پێی هەڵکەوتەیەکەی لە رۆژانی سەرەتایی لە وەزعی نوێ کەلکی وەرگرت)١( . لە یەکێک لە بەڵگە نهێنییەکانی باڵیوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ،لە ئاوریلی ٢٠٠٣دا ،هاتوە کە هێزەکانی قودس -لقی چاالکییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسالمی -لە کاتێک دا ،کەس سەرنجی الی ئێران نەبوو،مەئموورەکانی خۆی بۆ عێراق نارد .سەرەکیی‌ترین کاری ئەو مەئموورانەی ئێرانی ،تێڕۆڕی خەلەبانی جێتەکانی شەڕی ٨ساڵەی نێوان ئێران و عێراق بوو .بە پێی بەڵگەیەک – کە لە دیسامبری ٢٠٠٩دا -رادەی ١٨٠خەلەبان لە ساڵی ٢٠٠٨کوژران. بەپێی ئەو بەڵگانە روون دەبێتەوە کە ،ئامانجەکانی ئێران بە پێی کات بەرباڵوتر بوون و هەوڵی بەستراویی کردنی ئابووری عێراق بە ئێران و هەروەها کارتێکەری سیاسی تاران بۆ الی بەغدا پتر دەبێ .هەروەها باسی قاسم سولەیمانی -وەک فەرماندەری سپای قودس -و کەسێکی زۆر دەست رۆیشتوو لە بەڕێوەبردنی گەاڵڵە و عەمەلیاتەکانی کۆماری ئیسالمی ئێران لە عێراق ناوی براوە .هەروەها ناوبراو ،بەپێی واستریت جۆرناڵ ،جگە لە ئامووزش و راهینانی چەک و چۆڵ بە شەڕکەرانی شیعە ،چاوەدێری بەسەر یارمەتی ئابووری بە عێراقییەکان ،کردوە .سولەیمانی هەروەها ،وەک :چاوەدێر بەسەر کاروباری نۆژەن‌کردنەوەی شوێنە مەزهەبییەکانی شیعە لە عێراق دانرابوو. لە بەڵگەیەکی دیکەی دەفتەری ئەمریکایی لە دۆبەی لە ئۆکتۆبری ٢٠٠٨ دا ،نووسراوە :مەئموورانی هێزی قودسی سپای پاسداران ،لەژێر هێزەکانی «مانگی سوور» یا (هالل احمر) دا ،هاتنە نێو عێراق .ئەو هێزانە بەدروست کردنی دەرمانگە لە شارەکانی پتر شیعەنشین ،وەک :بەسرە ،کەربەال ،نەجەف،
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
95
خەریک بوون لە دەرمان و دەرمانگە ،بۆ شاردنەوەی چەک کەلکیان وەردەگرت* . لە بەشێک لەو بەڵگانەدا ،لە حەسەنی کازمی قومی -بالێوێزی پێشووی ئێران لە عێراق -وەک :یەکێک لە نزیکانی هێزی قودسی سپا ناوی دەبرێ. بۆ پتر تیشک خستنە سەر کارتێکەری ئێران لە عێراقی دوای سەددام ،ئاماژە بە جێگە و پێگەی ئایەتوڵال سیستانی -یەکێک لە مەراجعی بەرزی نەجەف- کراوە کە ،ناوبراو بۆخۆی ناونووسی لە تەلەبەکانی ئێرانی لە حەوزەی عیلمییەکان قەدەغە کردوە ،هەتا پێش بە کارتێکەری سپای پاسداران بگرێ)٢( . کاتێک رێژیمەکانی ســـەرەڕۆی تالیبان لــە ئەفغانستان و بەعس لە عێراق لە الیەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی رووخێندران ،رێژیمی کۆماری ئیسالمی ئێران هەم نەرم نوێن بوو ،هەم هاوکار .بەاڵم دوای جێگیرکردنی هێزێکی زۆری ئەمریکایی لە ناوچەکە و لە دانانی ئێران لە «محوری شرارت» لە الیەن جورج بووشی دوویەم (کوڕ) ،دەسەاڵتداران لە ئێران هەستیان بە مەترسی کرد ،و خراپکاری و بەربەرەکانیان دەست پێ‌کرد. لــەو پێوەندیش‌دا ،وال‌ستریت ژۆرن ــاڵ دەنــووســێ :ساڵی ٢٠٠٨قاسم سولەیمانی لە رێگای ئەحمەد چەلەبی پەیامێکی بۆ ژێنڕاڵ دەڤید پاتریۆس دەنــێــڕێ و دەڵ ــێ :سیاسەتەکانی ئــێــران لــە شوێنەکانی وەک :عێراق، لوبنان ،لێوارەکانی غەزە و ئەفغانستان لە ژێر دەسەاڵتی ئەو دایە)٣( .
قۆناخی دووەم ناڕەزایەتییەکانی سووریە لە ٢٠١١دا ،و دەستێورەدانی نەرێنی دەسەاڵتدارانی رێژیمی ئێران لەو ناوچەکەدا ،و گیرانی مووسڵ و راگەیاندنی دەوڵەتی ئیسالمی عێراق و شام (داعش) ،لە ساڵی ٢٠١٤دا ،دیاردەیەکی نوێ بە ناوی «حشدالشعبی» یا بەسیجی گەلی بە فتوای ئایەتووڵاڵ سیستانی بەرهەم هێنا. ئەو فتوایە هەلێکی نوێ و باش بوو بۆ کۆماری ئیسالمی ئێران ،هەتا پتر لە پێشوو سپای قودس و دەزگاگەلی ژێر کۆیەکەی بە ئیمکانات و پارە و پوولێکی زۆر و هێزی نیزامی و ئەمنییەتی و بەسیجی ،الیەنەکانی دەستپەروەردی خۆی لە «حشدالشعبی» دا ،جی بخا – .ناو و کردەوەی ئەو هێزە بۆ گەالنی
تیشکی نوێ
96
ئێران و بە تایبەتی کوردەکان وەبیر هێنەرەوەی دروست کرانی بەسیج لە هێرش بە کوردستان ،ناوچەکانی عەربستان (ئەحواز) و تورکەمەنستان ( تورکمەن سەحرا) ،بەلوچستان و سەرکوت و کوشتار لەو ناوچانە بوو-. لە پێکهاتەی حەشد دا ،چەند هێز و رێکخراوی راستەوخۆ ی سەر بەکۆماری ئیسالمی تێدابوو ،کە پتر لە ٣٠ساڵ بە ئیمکانات و ماڵی و نیزامی ئێران ئەزموونی پیالنگێری و هــەوڵ‌دان بۆ بە دەســەاڵت گەیشتن بوون. حـــەشـــد لـــە چـــەنـــد گــــرووپــــی جــــۆراجــــۆر دروســــــت بــــوو بــەشــی زۆریـــــان ســەربــە ک ــۆم ــاری ئــیــســامــی ئــێــرانــن .بــۆ وێــنــە بــاســی چــوار گــرووپــیــان گرینگترە .سپای بــەدر کــە پێشتریش باسی کـــراوە .هێزی کەتائیبی حــیــزبــوڵــا ،ئەسائینی ئەهلی حــەق و ســەرەیــا خــوراســانــی.
کەتایبی حیزبوڵاڵ گوردانەکانی حیزبی خودا یا گوردانەکانی حیزبوڵاڵ ،گرووپێکی ملێشای شیعەیە کە لە الیەن ئێران پشتیوانی لێ‌دەکرێ .ئەو گرووۆە لە شەڕێکی کە لە عێراق و سووریە هەیە ،چاالکە و لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکایی لە ٢٠٠٣وە بەشەڕ دێ. ئەو گرووپە کە رێــڕەو (مقلد) ی ئا .خومەینی و ئا .محەممەد باقری ســەدرن لە ساڵی ٢٠٠٣لە الیــەن هێزەکانی قودسی سپای پاسدارانی ئێران دامـــەزراون .ئەو گرووپە موخالیفی ئەمریکاییەکان لە عێراقە کە دوای رووخانی سەددام و دەسەاڵتەکەی ،یەکەمین عەمەلیاتیان بە دژی لە ٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٠٣بە جێگا (نیابت) ی ئێران ئەنجام دا)٤( . لــە راپ ــۆرت ــی ئــەمــریــکــا س ــەب ــارەت بــە تــێــڕۆڕیــســم لــە ســاڵــی ،٢٠١٦ کــە لــە الیـــەن وەزارەتــــــی دەرەوەی لــە ٢٠١٧لــە حـــەوت فــەســڵ دا، بــاوکــراوەتــەوە؛ لە فەسڵی شەشەمی‌دا ،لە ژێــر نــاوی «رێکخراوەکانی تێرۆڕیستی خاریجی» دەنــووســێ :کەتائیبی حیزبوڵاڵ لە ساڵی ٢٠٠٦ دام ــەزرا و لە ساڵی ٢٠٠٩وەک رێکخراوێکی تێڕۆڕیستی نــاوی لێ‌نرا. کەتائیبی حیزبوڵاڵ (هێ کێ) ،گرووپێکی توندڕۆی شیعەی ئیسالمی‌یە کە روانگەی دژی رۆژئاوایی ،ئیدئۆلۆژی توندڕۆیانە و شۆڕشی هەیە .پێش
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
97
پاشەکشەی هێزەکانی ئەمریکایی لە عێراق لە ساڵی ٢٠١١دا ،ئەو گرووپە هێرشی بە ئامانجەکانی عێراقی دەکرد و هەڕەشەی لە سیاسەتمەدار و نا نیزامی‌یەکانی الیەنگری پڕۆسەی سیاسی دەستپێکراو لە عێراق دەکرد. ئــەو گرووپە عەمەلیاتەکانی بەکەلک‌وەرگرتن لە میدیا گشتی‌یەکان بە فیلم و ڤیدئۆ باڵ‌و دەکردەوە .کەتائیبی حێزبوڵاڵ بەستراویی ئیدئۆلۆژیکی بــە ئــێــران هــەبــوو و لــە الی ــان ئــەو واڵتـ ــەوە پشتیوانی لــێ دەکـ ــرا)٥( . بیبیلۆگرافیای کەتائیبی حیزبوڵال بەو جۆرە نووسراوە :ئارم یا ئااڵکەی تێکەاڵوێک لە نیشانەکانی حیزبوڵالی لوبنان و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسالمی ئێرانە .ئیدئۆلۆژییەکەی ،شیعە و ئیسالم گ ــەرای ویالیەتی فەقیهە .رێبەرەکەی ئەبوو مێهدی موهەندیس (جمال االبراهیمی) یە. پێگەکەی ،ناوەند و خوارووی عێراقە .هێزە نیزامییەکەی ،ساڵی ، ٢٠١٠ دوو هەزار ( )٢٠٠٠کەس و لە ساڵی ٢٠١٤دا ،پتر لە ٣٠هەزار کەسن. بەشێک لە بەسیجی خەڵکی [حشدالشعبی] عێراقن .سەرچاوەکەیان، عــێــراق ،ئــێــران ،ســووریــە ،حیزبوڵالی لوبنان ،عەسائیبی ئەهلی حەق، تیپی رۆژی مەوعوود ،گوردانەکانی تایبەتی عێراق .شەرەکانی :شەڕی نێوخۆی عــێــراق ،٢٠١٤عەمەلیاتی ســەالحــەدیــن ،گــەمــارۆی ئەمەرلی، هێرش بۆ زلووعییە،بیجی ٢٠١٤و ،١٥شــەڕی دوویــەم لە تکریت)٦( .
عەسائیبی ئەهلی حەق عــەســائــیــبــی ئــەهــلــی حـــەق (الـــحـــق) ی ــا شــەبــکــەی خــزعــەلــی یەکێک لـــە گـــەورەتـــریـــن گـــرووپـــەکـــانـــی مــیــلــیــشــایــی ن ــی ــزام ــی لـــە عـــێـــراق و س ــووری ــەن ک ــە ،لــە چــاالکــیــیــەکــانــی نهێنی ل ــەو دوو والتـــە بــەشــدارن. لەکاتی شەڕی عێراق -دوای -٢٠٠٣ئەو گرووپە وەک :گەورەترین «گرووپی تایبەت» -کە ئەمریکا بەو جــۆرە ناویان دابــا -شەش هەزار ( )٦٠٠٠هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکایی و ئیئتیالف وەئەستۆ گرتۆ. ئــــەو گـــرووپـــە دوای ئـــــازاد کـــرانـــی عـــێـــراق ،بـــە کـــۆکـــردنـــەوەی مــیــلــیــشــیــاکــانــی ش ــی ــع ــە ،لــــە گــــوردان‌گــــەلــــێــــک بــــە نــــــاوی «مــجــامــع
تیشکی نوێ
98
خـــاصـــە» و بـــە ف ــەرم ــان ــدی ــی شــێــخ «الــقــیــس الــخــزعــلــی» دامــــــەزرا. بــە دەســتــپــێــکــردنــی شـ ــەڕی داعـ ــش لــە عــێــراق لــە ســاڵــی ٢٠١٤دا، ئــەو گــرووپــە ئاگالێبوون لــە شوێنە مەزهەبییەکانی شیعە (عتبات) ی ب ــە ئــەرکــێــکــی خـــۆی دانــــابــــوو .ئـــــەوان ل ــە الیــــەن هــێــزی قــودســی ســپــای ئــێــران ئیمکاناتی مــاڵــیــان دەدرێــتــێ و راهــێــنــانــیــان پــێ دەک ــرێ.
کورتە مێژووئ عەسایب ب ــە دەســپــێــکــردنــی داع ــی ــش ل ــە ع ــێ ــراق ل ــە ســاڵــی ٢٠١٤دا ،قیس ئەلخزعەلیی لە ئەرتەشی مێهدی موقتەدا سەدر جیابۆوە و شبەکەیەکی ســەربــەخــۆیــی بــە ن ــاوی خــۆی دامـــەزرانـــد .کاتێکی ئــەرتــەشــی مێهدی، ئەمریکاییەکان و دەوڵــەتــی عــێــڕاق ئاگربەستێکیان ئیمزا کــرا ،شــەڕی نێوانیان راوەستا .بــەاڵم گرووپی قیس ئەلخزعەلیی شەڕ ی درێــژە دا. لــە کــاتــی ش ــەڕ خــەزعــەلــیــی بــۆ خ ــۆی دەســـتـــووری بــە میلیشاکانی دەدا ،بــە بــێ ئـــەوەی بــە پــەســنــدی مــوقــتــەدا ســـەدری بگەیەنێ .ئــەو و عــەبــدولــهــادی ئــەلــدۆڕاجــی -الیــەنــگــری جــوواڵنــەوی مێهدی -و ئــەکــرەم ئەلکەعبی لــە نــێــوەی ســاڵــی ٢٠٠٥دا ،لــەگــەڵ ســـەدر ئــاشــتــبــوونــەوە. لە ژووئیەی ٢٠٠٦دا ،گرووپی عەسائیب دامــەزرا و بوو بە یەكێک لــە گ ــوردان ــە ســەربــەخــۆ ی ــەک ــان .لــە ٢٠٠٨ســـەدر تیپی ئەلموعیدی دامەزراند هەتا جێگرەوەی جەیشولمێهدی بێ .سەدر داوای لە عەسایب کــرد تێکەڵ بــەو گــرووپــە نــوێ‌یــە بــێ ،ب ــەاڵم ئـــەوان قبووڵیان نــەکــرد.
هێرشەکانی گرووپی عەسائیب هەر وەک ئاماژەی پێکرا ،عەسائیب تا ئێستا ٦هەزار عەمەلیاتی لە عێراق وەئەستۆ گرتوە .بۆ وێنە» هێرش بۆ کەمپی فاڵکۆن هێزە نیزامی‌یەکانی ئەمریکایی لە ئۆکتۆبری ٢٠٠٦دا .تێرۆڕی یەکێک لە فەرماندەکانی نیزامی ئەمریکا لە نەجەف .خستنە خوارەوەی هێلی‌کۆپتێرێکی ئینگلیسی لە جۆری لینکس لە ٦ی
تیشکی نوێ /ژمارە /٤دەوری سێهەم /زستانی ١٣٩٧
99
مەی ٢٠٠٦دا .هێرش بە باڵیوێزی لێهستان لە عێراق لە ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٠٧دا.
هەاڵتن بۆ ئێران لە ساڵی ٢٠٠٨دا ،دوای ئەوەی ئەرتەش نوێی عێراق بۆ جاری دوویەم ئیزنی پێدرا شارۆچکەی سەدر کۆنتڕۆڵ بکا ،زۆربەی رێبەرانی عەسائیبی ئەهلی حەق هەاڵتن بۆ ئێران و ئەرتەشی مێهدی نایاسایی کرا .لە ئێرانێ زۆربەی شەڕکەرەکانیان راهێنانی نیزامی‌یان پێکرا .ئەو وەزعە بوو بەهۆی ئەوە لە مانگی مەی هەتا ژوئییەی ٢٠٠٨ئارامییەکی گشتیی لەنێو ئەو گرووپەدا ،بێتە ئاراوە. لە رێکەوتی ٢١ی ژووئییەی ٢٠١٠دا ،ژێنڕاڵ ریــۆ ئیدرنۆی وتی: ئێران پشتیوانی لە سێ گرووپی رادیــکــاڵ و تــونــدڕۆی شیعە الیەنگری دەکــا کە هانیان دەدا ،هێرش بە پێگەکانی ئەمریکاییەکان بکەن .ئەو گرووپانە ،ئەسائیبی ئەلحەق ،تیپی ئەلمەوعید و کەتائیبی حیزبوڵالن. لە دیسامبری ٢٠١٠دا ،راپــۆرات درا کە فەرماندەکانی میلیشیا شێعە وەک :ئەبوو دەرع و مستەفا ئەلشیمانی لە ئێران را بۆ عێراقێ دەگەڕینەوە، هەتا لەگەڵ عەسائیبی ئەهلی حەق کار بکەن .سەید کازمی حائیری -یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعە -وەک رێبەری مەعنەوی ئەو گرووپە دەناسرێ. لە رۆژی هەینی (جومعە) ١٠ئۆکتوبری ،٢٠١٢ملیشیاکانی ئەلحەق لە ناوچەی ئەلئەمین ئەلسانی بەغدا ،هێرشیان بە مزگەوتێکی سونیان کرد و کردیان بە مزگەوتێکی شیعەکان و پێشگیریان لە چوونی سوننیەکان دەکرد. عەسائیب ئەلحەق لە ئووت و سێپتامبری ٢٠١٢دا ،بە ئامادەکارییەکی زۆر پتر لە ٢٠هــەزار پۆستێری سید عەلیی خامەنیان لە عێراق باڵ‌و کــردوە .کاربەدستێکی بەڕێوەبەری ناوچەیەکی بەغدا کوتی:لە ترسی تۆڵەی میلیشیا شیعەکانی عەسائیبی ئەلحەق ،نا‌وێرن ئەو پۆستێرانە داگرن.
تیشکی نوێ
100
سەرایا خوراسانی
ئەندامانی گوردانی «سەریا خوراسانی» پتر لە شیعەکانی جنووب و ناوەندی عێڕاق پێک دێ و ئامانجی سەرەکییەکەیان ،چاالکی بەدژی «داعــــش»ە .فەرماندەکەیان کەسێکە بــە نــاوی «سید علی الیاسری» کە ،لە گفتوگۆیەک دا ،خوازیاری دامەزرانی سپای پاسدران لە عێڕاقە. یــەکــێــک لــە تــایــبــەتــمــەنــدیــیــەکــانــی گـــوردانـــی «س ــەری ــا خــوراســانــی» ئەوەیە و لە گرووپەکانی دیکەی نیزامیی و جیا دەکــاتــەوە ،لۆگۆکەی وەک :ئــاڕمــی ســپــای پــاســدارانــی ئــێــرانــە .ئ ــەو گــرووپــە بــەســتــراویــی راســتــەوخــۆی بــە رێژیمی ئــێــرانــەوە هــەیــە ،بۆیە لەگرووپەکانی دیکەی لەپێش‌ترە و لــەبــواری نیزامی و لۆجێستیکی پتر پشتیوانی لێ‌دەکرێ. لە یەکێک لە ڤێدئۆ کلیپەکانی کە لە الیەن گرووپی «سەریا خوراسانی» باڵوکراوەتەوە ،حەمیدی تەقوایی بە دامەزرێنەری ئەوان دانراوە .ناوبراو یەکێک لە فەرماندەرانی سپای قودس بوە کە لە دێسامبری ٢٠١٤لە سامڕا کوژراوە .وێنەکانی لە چەند شەقامی شارەکانی عێڕاق دا ،هەاڵوەسراوە. تلویزیونی ئۆفۆقی سەر بە سپای پاسداران ،موستەنەدێکی لە عەمەلیاتێکی ئەو گرووپە لە گرتنەوەی شاری «بلد» بــاوکــردەوە ،کە ژمارەیەک لە ئەندامەکانیان ،وێنەی آ .عەلیی خامنەیان لە جلەکانیان درووبــوو)٨( . سەرچاوەکان:
/١مأموریتهای سپاە قدس در عراق ،رادیو فردا ١٣ ،آذر .١٣٨٩ -٢ههمان. /٣بیبیسی فارسی. /٤پانزده گروهی که به نیابت از ایران در عراق و سوریه می‌جنگند ،رادیو فردا. /٥گوگل ،ویکی‌پێدیا. /٦ههمان. /٧ههمان. /٨رادیو فردا ،پانزدە گروهی کە بە نیابت از ایران در سووریە و عێڕاق میجنگند٢٤ ، خرداد .١٣٩٤