ژماره ( )94ساڵی هەشتەم
دوو ههفتهنامهیهكی سیاسیی گشتییه
دهریدهكات
نرخ 500 :دینار
٤١مین ساڵی فتوای جیهاد و لەشکەرکێشی بۆ کوردستان
dwaroj@komala.com
كۆمهڵهی زهحمهتکێشانی کوردستان
٢٦ - ٢٠٢٠/٠٨/١٦ی گەالوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی
گەلی کورد له بەرزترین لوتکەی خۆڕاگری و خەبات بۆ گەیشتن بە مافی دیاریکردنی چارەنووس سەروتار
کۆڵبەری ،شەڕ بۆ مان یا نەمان
پێکهاتەی نەگۆڕ ،دەچێتە گۆڕ!
سەیران مستەفازادە(ل)٣
بێهنام فەتحی ئەم هاوینەش خەریکە تێپەڕ دەبێت .کوردستان کە پێشتر لە بازنەی گۆڕانکارییە فەرمیەکانی ناوچەکە دوورخرابووەوە ،ئێستا لە ناوەندی سەرنج و ڕوانینەکاندایە .ڕوانین بۆ ملمالنێی نێوان دواکەوتوویی و پێشکەوتن .ڕۆژهەاڵتی ناوین کە لە ڕاستیدا ناوەندێکی تەریکخراوەی گۆی زەوییە ،وەک نەریتێک؛ وەکوو سەرزەمینێکی نەفرەت لێکراو، ناجێگیرو نائارام ماوەتەوە. ڕەوتی مێژوویی ناسیۆنالیسم و بەپێکهاتەبوونی ئایدیولۆژیای نەتەوەی بااڵدەست لە سەرەتاکانی سەدەی بیست و پاشان زاڵبوونەوەی ئیسالمی سیاسی ،وەک الفاوێک هەڵیانکوتایە سەر ئەم ناوچەیە. لەو کاتەوە هەتا ئێستا ،کوردستان بووەتە دوورگەیەکی سەر ڕێگای تەوژمی داگیرکاری و لەتوپەتکردن و ئەم الفاوەی لە ناوەڕاستەوە دادڕیوە. الیەک لەم تەوژمە دژە ئینسانیە ،کوردستانی داگیرکراو لە الیەن حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی ئێرانی گرتەوە .گشت وەرزەکانی ساڵ وەبیرهێنەرەوەی ،بەربەرەکانێ و بەرەنگارییەکی پڕئازارو خوێناوی خەڵکی کورد بەرانبەر بە دەسەاڵتە نادێمۆکراتیک و پاوانخوازەکانە. مانگی گەالوێژ ،نموونەی یەکێک لەو دیمەنە خوێناوی و لێاڵنەیە. ئەم هاوینە 41ساڵ بەسەر هێرشی دڕندانەی حکوومەتی کۆماری ئیسالمی بۆ سەر کوردستان تێپەڕ دەبێ. 28ی گەالوێژ ،بەڵگەیەکی ئاشکرای داگیرکاری و کاولکارییە لە الیەن دەسەاڵتی داپڵوسێنەری کۆماری ئیسالمیەوە. هاوکات هێمایەکە لە خۆڕاگری خەڵکی کورد و تایبەتمەندییەکانی قۆناغێکی نوێ بزووتنەوەکەی کە دەورونەخشی کاک فواد مستەفاسوڵتانی وەک ڕێبەرو ئەندازیاری بەتوانای بەرەنگارییە مەدەنی و جەماوەرییەکان لەم دەورەیەدا ،بەرچاوەو خەسڵەتێکی نوێخوازانەو مۆدێڕنی بەخشیە گشت ئەم بزووتنەوەیە. ڕژیمی ئێران تەنیا شەش مانگ پاش بەدەستەوەگرتنی دەسەاڵت ،بە بینینی بەرەنگاریی یەکگرتوانەو بەنامەشرووع زانینی ئەو دەسەاڵتە لەالیەن خەڵکی کوردەوە ،بە فەرمان و فتوای خومەینی ،هێرشی هێنایە سەر کوردستان و ئەم بزووتنەوە ڕزگاریخوازانە ڕەواویەی سەرکوت کرد. میلیتاریزم و لەشکرکێشی ،داسەپاندنی کەش و هەوای ئەمنییەتی، دژایەتی جۆرەها بیری ئازادیخوازانەو یەکسانیخوازانە ،ئێعدامی بەکۆمەڵ و تۆقاندن وماڵوێرانی ،یەکەم هەنگاوەکانی ئەم دەسەاڵتە دزێوە بوون بەرانبەربە داخوازییە مەدەنی و ئاشتیخوازانەکانی خەڵکی کورد. بەاڵم هەنگاوەکانی پاش جێگیربوونی حکومەتی کۆماری ئیسالمی و بوونی بەدەسەاڵتێکی چەسپێنراو لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی،بەمانەوە نەبڕایەوە. ئەو ڕژیمە بەبێ پێداچوونەوەو گۆڕینی سازوکاری دەسەاڵتەکەی ،ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دڕندەترو هارتر خۆی نواند. کۆماری ئیسالمی وێڕای داگیرکردنی جوگرافیای کوردستان ،بەردەوام هەوڵی داوە کاربکاتە سەر کولتوور و داخوازی و باوەڕەکانی خەڵک. دژایەتی کولتوور و نەریتە باوەکانی نێو کۆمەڵگا ،درێژەدان بە پڕۆژەی ئاسیمیلەکردنی خەڵکی کورد ،سیاسەتی شەڕئەنگێزی و تێرۆرو ئێعدام و دوورخستنەوەی تاکی بیرجیاوازو ڕێکخراوەو هێزی سیاسی نەیار ،پێکهێنانی ناوەندگەلی هاوتەریب بۆ بەکرێگرتن و بێکەرامەتکردنی مرۆڤی کورد(بسیج و پێشمەرگە موسڵمانەکان)، ڕێگەگرتن بە گەشەی پیشەسازی و پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان، دیاریکردنی بەرپرسانی دامەزراوەو ناوەندەکانی کار و خوێندن لە دەرەوەی کوردستان ،خولقاندنی دیاردەگەلی جۆربەجۆرو نالەباری کۆمەاڵیەتی لەوانە؛ کۆڵبەریکردن ،بەناچارکۆچکردن ،لەگۆڕ و لەسەر کارتۆن خەوتن ،ماددە هۆشبەرەکان و دەیان دیاردەی دیکە،
...بۆ ڵ 2
چۆنیێتی ڕێکخستن و کاری سیستمی تۆتالیتێری مەزهەبی لە ئێران زاگرۆس بانە(ل)٥
فوئاد مستەفا سوڵتانی ئەندازیاری خۆڕاگری کوردستان لە ٤١مین ساڵی فتوای جیهاد و لەشکەرکێشی بۆ سەر کوردستان ،کە رۆژی ٢٨گەالوێژی ١٣٥٨راگێندرا و دەستیپێکرد، گەلی کورد به شانازیەوە له بەرزترین لوتکەی خۆڕاگری و بەرخۆدان ڕاوەستاوە. کۆماری ئیسالمی و شونیسمی بااڵدەست هەر له یەکەمین رۆژەکانی هاتنە سەر دەسەاڵت ،به پڕوپاگەندەی ژەهراویی و دوژمنکارانە له دژی گەلی کورد هەڵوێستی گرت و جواڵیەوە .کۆماری ئیسالمی که به باشی دەیزانی به رووخاندنی دەرفەتێکی گەورە و مێژوویی به گەلی کورد و نەتەوەکانی بن دەستی ئێران رەخساندوە، به خێرایی کەوتە خۆ که ئەم دەرفەتە لەبار
بەرێ و ڕێگە له پەرەسەندنی بزووتنەوەی رزگاریخۆازی نەتەوەیی کوردستان بگرێ و بەربەستی گەورەی بۆ دروست بکات. بەاڵم گەلی کورد به کەمترین خۆسازکردن و به کەمترین ئیمکانات ،یەکگرتۆانە و جەماوەری بریاری مەقاومەت و بەرخۆدانی دەرکرد و له شەرێکی داسەپاوی زۆر نابەرابەر مێژووێکی نوێ ،پڕ له فیداکاری و قارەمانی و خەباتی جەماوەری کەم وێنە ڕاوەستاو و کوڵی نەدا .له سەرتاسەری کوردستان له نەبەردی پێشمەرگانە ،بزووتنەوە جەماوەرییەکان و بەرخۆدانی شارەکان، خۆراگری ناو زیندان و ئەشکەنجەخانە و مەیدانەکانی تیرباران و سێدارە کوردستان
بو به سەنگەرێکی له شکان نەهاتو. ٤١سال پاش فتوا و هێرش و داگیرکردنی کوردستان ،گەلی کورد سوورە له سەر خەبات و گەیشتن به ئاۆاتەکانی .وێڕای داسەپاندنی دەسەاڵتێکی داگیرکارانە و ئەوپەڕی وەحشیگەری ،جوگرافیای سیاسی و خۆڕاگری بزووتنەوەی کوردستان له چاو رۆژی دەرکردنی فتوا ،پان و بەرینتر و بەرفەراوانتر ،جەماوەری تر، زانستیانەتر و وشیارانەترە .ئەم بزووتنەوە تا ڕاماڵینی هێزی داگیرکەر و گەیشتن به مافی دیاریکردنی چارەنوس درێژەی هەیە.
مانگرتن و ناڕەزایەتیی یەکگرتووانەی کرێکاران ،گورزێکی کوشەندەیە لە کۆماری ئیسالمی فیرووز مامۆیی(ل)٦
ڕۆژهەاڵتی ناوین پاش پەسەندنەکرانی بریارنامەکەی ئەمریکا لە شووڕای ئەمنییەت
محەممەد حەکیمی()٤
وتووێژی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە لەگەڵ تیشک تی ڤی (ل 8و )9
پێناسەی جنسییەتی ڕێگەری بەختەوەری سولماز دوروودی (ل)١٠
وتووێژی هاوڕێ عومەری ئێلخانیزادە لەگەڵ تیشک تی ڤی
وتووێژ لەگەڵ کاک ئەحمەدی ئەسکەندەری سەبارەت بە ژیان و خەباتی مامۆستا شێخ عیزەدین ( ل 12و )13
ئێستا کە چاوی لێدەکەم دەبێ ڕەخنە لە خۆمان بگرین
« مامۆستا ،خۆی بە پلەی یەکەم بە ئینسان دەزانی، دوایە کورد و دوایە موسوڵمان »
جیاوازییەکانیان ،نەیانتوانی پێکەوە کیانێک بۆ کورد درووست
وتووێژێک سەبارەت بە کەسایەتی و ڕۆڵی
بۆ لە[لە دەیەی ,]٥٠کۆمەڵە و دێمۆکرات سەڕەڕای کەن ،کیان مەنزوورم دەوڵەت نییە ،یانی سازەیەکی کوردی، کوردستانێکی نەتەوەیی ،ئەوەی ئێستا بیری لێ دەکەینەوە بۆ ئەوکات کە بزووتنەوەیەکی گەورە لە ئارادابوو ،نەمانکرد؟
...بۆ ڵ ٨و ٩
مامۆستا شێخ عیزەدین حسینی لەگەڵ کاک ئەحمەدی ئەسکەندەری ...بۆ ڵ 14و 15
تاران ،پایتەختی سێدارە عەزیز ئاجیکەند(ل ١٤و )١٥
ئێران و عێراق ٩٩ساڵ دراوسێیەتی و دوژمنایەتی ئەکرەم مێهرداد(ل)16
2
هەواڵ و ڕاپۆڕت
ژماره ( )94ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٨/16 ، Dwaroj@komala.com
درێژەی سەروتار ئاسەواری درێژەی دەسەاڵتی وێرانکەری کۆماری ئیسالمی ئێرانن لە واڵتی ئێمەدا. پەراوێز خستنی بزووتنەوەگەلی ڕادیکاڵ و پێشکەوتنخوازانە لە کوردستان کە لەڕاستیدا پاش «ڕاپەڕینی »57 پێیان نابووە قۆناغێکی نوێ و سەربەخۆ ،هەوڵی تایبەتی بۆ درا. زاڵبوونی گوتاری چەپی ئێرانی کە بەشێکی بەرچاو لە هێزەکەی لەژێر کاریگەری وهێژمۆنی ئیسالمی سیاسی دژەئامریکاییدا بوون ،ئەو هەلەی بۆ دەسەاڵتی ناوەند رەخساند کە بە درێژایی ئەم چواردەهەیە، مێکانیزمێک پێکبهێنرێت کە تێیدا ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ؛ بەشێوەی بەرنامەبۆداڕێژراو ،هەوڵ بۆ لەباربردن و دواکەوتوو وێناکردنی خەباتی دێمۆکراتیک و یەکسانیخوازانەی سەربەخۆ لە کوردستان بدرێ. ئەمە لە الیەک قووڵ بوونەوەو بەرباڵوبوونەوەی ئاستی پیالن و جەنایەتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسالمی دەردەخات و لە الیەکی دیکەوە نیشاندەری بەپێکهاتەبوون و سیتێمێکی بەهێزی داگیرکارانەیە کە بەرپەرچدانەوەی پیالنەکانی ئەستەمە. کۆماری ئیسالمی ڕژیمێکی تۆتالیتێری نەگۆڕە. هەرجۆرە ئاڵوگۆڕێک بەقازانجی گەالنی ئەو جوگرافیایەو بەتایبەت گەلی کورد ،تەنیا بە تێکهەڵپێچان و داڕماندنی پێکهاتەی گشتی دەسەاڵتی «کۆماری ئیسالمی ئێران» دێتەدی .ئەمەش بە تێکۆشانی یەکگرتووانەو بەپێکهاتەبوونی خەباتی جەماوەری و هەنگاوی هاوبەشی جەماوەری خەڵک و گشت هێزو الیەن و بۆچوونێکی ئازادیخواز ،مسۆگر دەبێت. ئێستا
بزووتنەوەی
ڕزگاریخوازانەی
خەڵکی
کورد،
بەرفراوانترو
حوکمی سێدارەی حەیدەر قوربانی بۆ بەشی جێبەجێکرانی حوکمەکان بەڕێ کرا
دۆسیەی بەندکراوی سیاسیی کورد حەیدەر قوربانی بەڕێ کراوە بۆ بەشی جێبەجێکرانی حوکمەکانی دادسەرای سنە بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی سێدارەی ناوبراو و ئەگەری زۆرە لە رۆژانی داهاتوودا ئەو حوکمە جێبەجێ بکرێ.
تەنیا بەڵگەی سەلماندن بۆ تۆمەتی کوشتن کە دراوەتە پاڵ حەیدەر قوربانی، دانپێدانانی ناوبراو لە ژێر ئەشکەنجەی نامرۆڤانە لە دەستبەسەرگەی ئیتالعاتی سنەدایە ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەالوێژی ،١٣٩٩حوکمی سێدارەی حەیدەر قوربانی ،بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامێران لەالیەن لقی ٢٧ی دیوانی بەرزی واڵتی ئێرانەوە پەسەند کراوە و پارێزەرەکانی ئەو حوکمەیان بە بنەماڵەی ڕاگەیاندووە .حەیدەر قوربانی
پێشکەوتووانەتر لە پێشوو لە ئارادایە .کوردستان بەردەوام سەنگەرێکی جێ متمانەی ئازادیخوازانە.
حوکمی سێدارەی هاوواڵتییەکی کورد لە سنە جێبەجێ کرا
حوکمی سێدارەی هاوواڵتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو ،جێبەجێ کرا. سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەالوێژ ،حوکمی سێدارەی هاوواڵتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “کەیوان ڕەزاقولی” لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە بەڕێوەچوو. کەیوان ڕەزاقوڵی تەمەن ٤٣ساڵ لە ٢٥ی ڕێبەندان ،بە تۆمەتی کوشتنی هاورێیەکی خۆی دەسبەسەر و لەالیەن دەزگای
دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە میدیاکانی ئێران هیچ زانیاریەکیان لەسەر بەڕێچوونی ئەم حوکمە باڵو نەکردووەتەوە.
چارەنووسی هاوواڵتییەکی کورد پاش دەسبەسەرکرانی لەالیەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ،ناڕوونە.
چارەنووسی هاوواڵتییەکی کورد بە ناوی «خدر عەزیزی» خەڵکی گوندی «بێورانی خوارێـ»ـی بەخشی ناوەندی شاری سەردەشت، پاش دەسبەسەرکرانی لەالیەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ،ناڕوونە. ئەو هاوواڵتییە کوردە ،ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەالوێژ ،بە بێ بەڵگەی قەزایی ،لەالیەن هێزە دەسبەسەر ئەمنییەتییەکانەوە کرا و هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاوواڵتییە کوردە ،بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و هوکاری دەسبەسەر کرانی بێئاکام ماوەتەوە. پاش هێزە ئەمنییەتییەکان
ڕاگواستووە. ماوەی لە عەزیزی خدر دەسبەسەرکرانیدا ،لە «پەیوەندیی تەلەفوونی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێراگەیشتن بە پاڕێزەر» بێبەری بووە. ئەو هاوواڵتییە کوردە ،خێزاندار و
دەسبەسەر کردنی ئەو هاوواڵتییە خاوەنی دوو منداڵە. کوردە ،ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیاڕ
مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەالیەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی” بە تۆمەتی «بەغی» و “هاوکاری و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری رژیم ئێران ” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و ئەو حوکمە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندانی 1398لە ناو بەندیخانەی سنە بە دیکەدا و لەالیەن لقی ١ی دادگای فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە. تاوانەکانی پارێزگای سنە بە تۆمەتی ساڵی ڕەزبەری حەیدەر قوربانی مانگی “هاوکاری کردن و کارئاسانی بۆ 1395لە گەڵ ژن براکەی بە ناوی کوشتنی چەند ئەندامی سپای پاسداران ”مەحموود سادقی“ کە هەردوویان لە کامێران” دادگایی کرابوون .بە پێی خەڵکی گوندی ”بزوەش“ سەر بە ئەو حوکمە حەیدەر شاری کامێران بوون ،لەالیەن هێزەکانی قوربانی حوکمی ١١٨ساڵ و ٦مانگ ئیدارەی ئیتالعات دەستبەسەر و بەندکران و لێدانی ٢٠٠قامچی و لەوکاتەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی مەحموود سادقی حوکمی ٤٠ساڵ و ٦ شاری سنە دەستبەسەرن. مانگ بەندکران و لێدانی ٢٠٠قامچییان ئەو دوو هاوواڵتییە کوردە لە ڕیکەوتی بە سەردا سەپابوو. ١٤ی ڕەزبەری 1398لە دۆسیەیەکی
دەسبەسەر کرانی سێ الوی خەڵکی دااڵهۆ لە الیەن هێزەکانی ئیتالعاتی سپای پاسداران
هێزەکانی ئیتالعاتی سپای پاسدارانی کرماشان سێ الوی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری دااڵهۆیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە. شەوی چوارشەممە ١٥ی گەالوێژی ،هێزەکانی 1399ی هەتاوی ئیتالعاتی سپای کرماشان بە ٧ ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “داراب” سەربە شاری ڕێژاو، ناوەندی قەزای دااڵهۆ و النیکەم سێ الویان دەستبەسەر کردووە. ناسنامەی ئەو سێ الوە کوردەی “ئارەش دارابی” تەمەن ١٨ساڵ، “ئەفشیین سەیدمورادی” تەمەن ٢٠ ساڵ و “یەحیا سەیدمورادی” تەمەن ١٩ساڵ ڕاگەیاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەوڵیان داوە کە ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو خەڵکی گوندی داراب دروست بکەن و ئەو سێ الوەیان دەستەبسەر و سەریانیان داپۆشیوە و دواتر بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردوون. هەتا ئێستا ،هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو سێ الوە کوردە ڕوون نەبووەتەوە.
کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لە سنوورەکانی مەریوان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران بریندارکرا هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی مەریوان تەقەیان لە کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ کردووە و بە سەختی برینداریان کردووە. ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەالوێژی ، 1399هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ”مەڕانە“ی مەریوان تەقەیان لە کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی ”ئارمین ئەحمەدی“ کردووە و سینگی بە سەختی بریندار بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئێران دوای ئەوەی ئەو کۆڵبەرەیان بریندار کردووە و تووشی خوێنبەربوونی زۆر بووە ،لەو شوێنە بەجێیان هێشتووە کە دواتر خەڵکی ناوچەکە بینیویانەتەوە و گەیاندوویانە
بە ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان. ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش ،هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێکی تەمەن ١٦ ساڵیان بە ناوی ”موبین حوسێنی“ دابووە بەر لێدان و کوتان.بە پێ ئامارەکان لە سەرتای مانگی گەالوێژی ئەو ساڵ دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی وەزیر مەحمەدی و رەزا پوور ئیسماعیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیم نەوسوود سەر لە سنوورەکانی بە پارێزگای کرماشان و چاڵدێران سەر بە پارێزگای ورمێ کوژراون. هەروەها کۆڵبەرێک بە ناوی خالید غەفووری لە رووداوێکی هاتووچۆ دا گیانی لەدەستداوە و پێنج کۆڵبەری تر بریندار بوون.
ڕژێمی ئێران سێ ساڵ پێش لە یەکێک لە کاناڵەکانی خۆی بە ناوی (پرێس تی وی) کە کاناڵێکی ئینگلیزی زمانە ،فیلمێکی لە دانپێدانانی حەیدەر قوربانی ،بەندکراوی سیاسی کورد باڵو کردەوە.بە وتەی نزیکانی ناوبراو، حەیدەر قوربانی لە ژێر ئەشکەنجەی نامرۆڤانە ،ناچار بەو دانپێدانانە بووە و ناچار کراوە کوشتنی چەند ئەندامی سپای پاسداران وە ئەستۆی خۆی
بگرێت.
پارێزەرێکی کورد لە سەقز دووبارە دەسبەسەر کرایەوە
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەالوێژ، عەلی ساکنی ،پارێزەری دادگوستەری لە شاری سەقز، دووبارە دەسبەسەر کرا و بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا. ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، «عەلی ساکنی» ،پارێزەری «هوشمەند دیاریکراوی عەلیپوور» ،زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی سنە ،لە سەقز لەالیەن ئیدارەی ئیتالعاتەوە دەسبەسەر کرا. ئەو پارێزەری دادگوستەرییە ١١ی چوارشەممە ڕۆژی پووشپەڕ ،پاش تەوابوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتالعاتی شاری سنە بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرا و ڕۆژی دوووشەممە ١٦ی
پووشپەڕ بە دانانی بارمتە هەتا کۆتایی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. دۆسیەی عەلی ساکنی لە لقی ٣ی لێپرسی دادگای سەقز تاوتوێ دەکرێت و ناوبراو بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام و ئاشکراکردنی ڕازە نهێنەییەکانی دۆسیەی هوشمەند عەلیپوور» تاوانبار کردبوو.
دەستبەسەر کرانی ٥٣هاوواڵتی کورد لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی ()2020
لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی ،الینکەم ٥٣هاوواڵتیی کورد بە تۆمەتی چاالکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کو ر د ستا نییە کا نی دژبەری ئێران ،مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار کوردستان ،لە ماوەی مانگی ژوئیەی ٢٠٢٠دا ،النیکەم ٥٣ هاوواڵتیی کورد بە تۆمەتی چاالکی سیاسی،
مەدەنی ،مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کو ر د ستا نییە کا نی ئێران دژبەری دەستبەسەر کراون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٤٧کەس بە تۆمەتی چاالکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کو ر د ستا نییە کا نی دژبەری حکوومەت٤ ، کەس بە تۆمەتی چاالکی مەدەنی ٢کەس بە تۆمەتی چاالکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
هەواڵ و ڕاپۆڕت
کۆڵبەر بە کەسانێک دەوترێت کە لە سەر سنوورەکان کەل و پەلی دەرەکی لە سەر شانی خۆیان دادەنێن و بە ئەسب و قاتر لە رێگای شاخەکان و شوێنی سەخڵەت تێپەڕ دەبن تا ئەو کەل و پەالنە بگەیەننە شوێنی مەبەست .کۆڵبەریی نان پەیدا کردن بە نرخی گیانی هاوواڵتیانە . ناتوانین کۆڵبەریی لە وشە دا مانا بکەین و بۆ دۆزینەوەی مانای کۆڵبەریی تەنیا دەبێت دەرد و زەحمەتی ئەوان لە کاتی هەڵگرتنی ئەو بارە قورسانەی کە لە لەسەر شانیان دادەنێن و لە رێگای باریک و سەختی سەر سنوورەکان دەگوزرێن هەست بکرێت بەاڵم رژیمی ئێران کۆڵبەر بە قاچاخچی دەزانێت و کاری کۆڵبەریی بە کارێکی نا یاسایی دەزانێت .عەلی ڕێبەری رژیمی خامنەیی ئێران باس لە بەربەرەکانێ لەگەڵ قاچاخ دەکات بەاڵم لە قسەکانی کۆڵبەران بەدەر دەکات و دەڵێت مەبەستم لە قاچاخچی ،کۆڵبەرێکی نەدار نیە بەڵکوو مەبەستم گەورەی رێکخراوەکانی قاچاخ لە ئێراندایە .پالنی سەروبەرکردنی کۆڵبەریی لە سەردەمی دەوڵەتی رۆحانی و لە ساڵی 1397هاتە گۆڕێ . لە سااڵنی رابردوودا دەوڵەتی حەسەن رۆحانی رایگەیاند گۆڕانکاری یاسا کە بە ،کاسپییەک بە ناوی کۆڵبەریی رەسمیەتی نیە .ل هدوای ئەو ه هڵوێست گرتن هی دهوڵ هتی
رۆحانی ه هڵسووك هوت ل هگ هڵ كوڵب هران توند بوهت هوه .ئەو نەتەنیا کێشەی پالنە کۆڵبەرەکانی چارەسەر نەکرد بەڵکو لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی ئەودا کوشتنی بووە. زیاتر کۆڵبەران ب ه پێی ئ هو پالن ه ل ه چوار پارێزگای كرماشان, كوردستان ,ورمێ و سیستان و ب هلووچستان ناوچ هی ئازادی بازرگانی دهكات هوه .ل ه پالنی رێكخستنی كوڵب هران ئاڵووگۆڕ ل ه بازارچ ه ق هدهغ ه كرا و وش هی كۆڵب هر البرا و ب ه جێگ هی وش هی پیل هوهر دانرا .ل ه س هرهتادا كۆم هڵێك لە خەڵک پالنی پیل هوەریان بە مزگێنیی ەك بۆ کۆتایی هاتن بە كوڵب هرهكان دهزانی ,ب هاڵم ئ هم پالن ه دوای تێپەڕ بوونی دوو ساڵ لە بەڕێوەچوون ،ئ هو جۆرهی ك ه دهبوا خۆی نیشان بدات ,نەیتوانی وا دەربچێ . بۆ ئ هوهی دهوڵ هت پیل هوهر ب ه رهسمی بناسێت و رێگ هیان پێ بدات ل هو سنووران ه هات و چۆ بك هن چ هندین م هرجی بۆ دانان ك ه ی هكێك ل هو م هرجانه ،بوون ب ه ب هسیجی بوو .سیاس هتی سنوورهكانی داخستنی ئێران و ه هرێمی كوردستان و زیادبونی نرخی ك هلوو پ هلی هاوردهیی ب ه دهست كوڵب هران ل ه بازارچ هكانی س هر سنوور ل ه مانگەكانی رابردوودا ب ۆت ه هۆی مانگرتنی درێژ ماوهی كوڵب هران و كاسبكارانی خۆجێیی ل ه بان هو ه هروهها ل ه چ هند شاری دیك ه. سیاس هتی دهوڵ هت كاریگ هری ل هس هر ژیان و دۆخی ئابووری ٧٥ه هزار كوڵب هر دانا .پێشتر پاراستنی سنوورهكان ب ه ئ هستۆی هێزی ئینتزامی
نەتناسیوم بەرهەم دزی پیت و فەڕبەر هەڵتکردە ڕەشەبای واڵت پڕووکێن وات ئەزانی من دارەبی دەم ڕووباری وشک و تینووم کە بە شنەش بسکی شۆڕی شانە ئەکرێ بەاڵم خۆ من دارە بی نیم!
بوو ,ب هاڵم ب ه پێی ئ هو پالن ه پاراستنی سنوورهكان سپێردرا ب ه سپای پاسداران ك ه ب ه بێ ب هزهیی و زۆر دڕندان ه ت هق ه ل هو ك هسان ه دهك هن ك ه ت هنها بۆ نانی رۆژان ه ناچارن روو ل ه كوڵب هریی بك هن .زۆرتری خ هڵكی ناوچ ه سنووری هكان ب ه هۆی ن هبوونی كاری باش روویان كردۆت ه كوڵب هریی تا بتوانن
بژیوی ژیانیان دابین بك هن. ل هو رێگ ه س هخت هدا ن ه ت هنیا پاسدارهكان ب هڵكو كوێستان و س هرماش م هترسی دیك هن بۆ كوڵب هرهكان .زۆربوونی رێژهی بێكاری ل ه كوردستان ب ۆت ه هۆی ئ هوهی ك ه رۆژ ل هگ هڵ رۆژ ژمارهی كوڵب هران زیاد بكات .ل ه س هرهتای ساڵی ١٣٩٩ی ه هتاوی تا ئێستا ٨٥كوڵب هر و كاسبكار ب ه ت هق هی راست هوخۆی ئێران و توركی ه كوژراو و بریندارن. ل ه ساڵی١٣٩٥تا ئێستا ٨٥٢ كوڵب هر بریندارو كوژراون. ب ه پێی ئامارهكان النیك هم رۆژان ه كوڵب هرێك دهكوژرێت و ه هروهها ب ه پێی ئاماری ناڕەسمی ٥٠٠ه هزار ژن و منداڵ و پیاو خ هریكی پیش هی كوڵب هرین ,رژیم ب ه بیانووی كوڵبردن گ هنجانی كورد دهكوژێت. ئ هوه ل ه حاڵێكدای ه ك ه سپای
پاسداران خۆی قاچاخچی ی هك هم هو سااڵن ه دهیان میلیارد ك هلوو پ هلی قاچاخ دێنێت و سپا خۆی زیاتر ل ه س هد ئەسکەلە و بەندەر و دهیان رێگ هی دیك ه ل ه فرۆك هخانه و ...ه هی ه ك ه ك هل و پ هلی قاچاخ دێنێت ه ناو خاكی ئێران و ئابووری ئێرانی وێران و كاول كردوه. ئایا دهبێت پیش هیەكمان ب ه ناوی كوڵب هری ه هبێت. ك ه قاچاخچی گ هورهی ه... بۆ پێشگیری ل ه كوشتنی كوڵب هران و كاسبكاران ل ه رۆژانی رابردوو ه هشت هكی كوڵب هر م هكوژن بوو ب ه ه هشت هكی ی هك همی ئێران ل ه تویتێر . سیستماتیكی كوشتنی كوڵب هرانی كورد ی هكێك ه ل ه سیاس هت هكانی پاكتاوی رهگ هزیی رژیم ل ه كوردستان, گ هنجانێك ك ه ت هنها بۆ پ هیدا كردنی نان روو دهك هن ه كوڵب هریی گیانی ئازیزیان ل هو رێگایەدا ب هخت دهك هن. وهرن با ه هموومان دهنگی ف هرهاد و ئازاد و ...هتد بین.
واڵتی سێداره ،ئۆپۆزیسیۆن ،بێدهنگیی شهقام له بهرامبهر واڵتی سێداره.
دواڕۆژ بێ دهنگی حیزبهکان له بهرامبهر له سێدارهدانی خهڵکی ئێران و نهتوانینیان له سەر هاو دهنگی و یهکڕیزی ناو خۆیان بۆته هۆی ئهوهی که رژیمی داگیر کهری کوردستان ،زۆر به سانایی الوان له سێداره بدات و ههر رۆژه دڵی دایکێک بسووتێنێ. سیاسهتی رژیمی کۆماری ئیسالمی ئێران له ماوهی ساڵی ڕابردوودا زیاتر له سهدان که سی له سێداره داوه ،کوشتن له ئێران بۆته هۆی بێدهنگیی شهقامی ئێران و ههموو جیهان ،بۆ نموونه ،تهنیا له زیندانی وهکیل ئاوای مهشهد سهدان کە س به تاوانی ماده سڕکهرهکان له سێداره دراون. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو ،لە سەرەتای مانگی ،حوکمی سێدارەی النیکەم 13 پووشپەڕ تا ئێستا
Dwaroj@komala.com
3
بەشێک لە شێعری «نەتناسیوم» هۆنراوەی :سولەیمان قاسمیانی(کاکە)
کۆڵبەری ؛ شەڕ بۆ مان و نەمان سەیران مستەفازادە
ژماره ( )94ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٨/16،
هاوواڵتیی کورد لە بەندیخانەکانی کرماشان ،کەرەج ،سنە ،نەغەدە ،ورمێ و ڕەشت جێبەجێ کرا . ئهمه تهنیا نموونهیهکه که له شارەکانی ئێران روویداوه و ههموو شارهکان لهو باروودۆخه دا هاوبهشن و له زۆربهی ئهو له سێداره دانانه نه تهنیا به خودی زیندانی نهوتراوه تا ئهو کاتهی براوە بۆ ژێر پەتی سێداره بهڵکوو بنهماڵهشی دوو یا سێ رۆژ دوای له سێداره دانیان ئاگادار کراونهتهوه و رژیمی ئێران تهنانهت ئهو مافهشی به زیندانی رهوا نابینێ که له دوا ههناسهکانی ژیانیدا چاوی به بنهماڵهکهی خۆی بکهوێت ،دهبێ لێرهدا ئاماژه بهوه بکهم که دوای سێداره تهنانهت پوولی تهنافی دارهکهش له بنهماڵهکان دهستێنن. ئهم ههموو ئیعدامانه له حالێکدایه که بێدهنگییەکی خهست ههموو جیهانی گرتۆتهوه و ئێران له ناو ئهو بێدهنگییهدا بووه به قاقڕستانی سێداره و رۆژ نیه چهندین کهس له ئێران له سێداره نهدرێت ،بهاڵم ئهوهی جێگای پرسیاره بۆ چی ئهم ههموو بێدهنگییه نه تهنیا دهرهوه بهڵکوو ئۆپۆزیسیۆنی دژ به رژێمی ئێرانیش بێدهنگن له بهرامبهر ئهم ههموو دڕندهییه.
من داربەنی چیای سەخت و گەردەنکەشم ڕاهاتووی وەیشوومەی سڕو سەرماو سەهۆڵو گژەبای تەبیعەتم لە بارەگای ئەگریجەی سووری ئاواتی منا تۆفانی هەناسەی ساردوسۆڵت کزتر لەوەس دەستی بگاتە بەرپێشی کە زەنگی مەرگی لێدەدرێ! نەتناسیوم داگیرکەری ماڵ و حاڵم وادەزانی ژیلەمۆیەکی ساکارم ئاوی هەموو بەحرەکانی ئەم دنیایەت بەسەر جەستەی منا باراند بەاڵم خۆ من ژیلەمۆ نیم من شۆڕشی ڕق و قینی چینی چەوساوەی واڵتم من هەتاوم منم بونیادنەری ئاوم! چەندین ساڵە بەرۆکی ئاواتت گرتووم لە هەر کارێ توانیبێتێت هەر بەاڵیێ زانیبێتت بۆ تێکشکانم بێ وچان درێغیت لێ نەکردووم بەاڵم من هەر زەق و زیندووم بەرەو هەتاوی سەربەستی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گەشەدارتر بەتینتر چووم...
ئێران واڵتی سێدارهیه ،له ههوهڵین رۆژانی هاتنه سهر کاری خۆی دهستی دایه سێداره کردنی الوان و به ههزاران الوی له سێدارهدا ،بهاڵم ئهوهی جێگهی تێڕامانه ئهوهیه که بۆ چی ئۆپۆزیسیۆن له بهرامبهر رژێمی داگیرکهری کۆماری ئیسالمی بێدهنگن و بۆ چی حیزبهکان ههڵوێستی یهکگرتوو نادهن له بهرامبهر ئهم ههموو پێشێلکردنی مافی مرۆڤانهدا ،ئایا ناکرێت حیزبهکان دهست له دهستی یهک و پشت به پشتی یهک له بهرامبهر ئهم ههڵوێست ه رژێمی دڕندهی کۆماری ئیسالمی بوهستن و بڕیاری هاوبهش بدهن ؟ یان کورسیهکان لێرهدا ناهێڵن و ئهویش وهکوو زۆربهی شتهکانیتر دهکهن به قوربانی ژیانی خۆش و کورسی و ... ئهگهر چی کوشتن و سێداره دڕندهییه و ئهمه هیچ جێگهی قسه کردن نییه و به بروای من دهبێ ههموو حیزبهکانو بە تایبەتی مافی مرۆڤ به ههموو ناتهباییهکانیان و ههموو کێشهکانیانهوه دهبێ بڕیاری هاوبهش بدهن .بە گرتنی گیانی مرۆڤێک ،ئهویش مڕۆڤێکی بەندکراو که هیچ دهسهاڵتێکی نییه ،گهورهترین شێوهی دڕندهییه و مافی مڕۆڤ تهنانهت بۆ دڕندهترین مڕۆڤ دژی سێدارهیه ،بهاڵم ئهوهی جێگای سهرنجه رژێمی ئێران که دهزانێت له ههموو الیەکهوه گهمارۆ دراوه دهزانێ فشارێکی زۆر چ له ناوهوه و چ له دهرهوه لەسەرە و ئێرانی گهماڕۆ دراو دهیهوێت به سهرکوتی نهیارانی خۆی له ناوهوه ئارامییەک بۆ خۆی بهدیی بێنێ، تا زۆر به سانایی ئاسایشی ناوهوه دابین بکات و بتوانێ
له گهڵ گرووپی 1+5و کۆمهڵگای دهرهوهدا وتووێژ بکات . ئهمه ڕاستیهکه و ناشاردرێتهوه که رژێمی ئێران کەسانی بێ تاوان له سێداره دهدات .ههر وا که بینیمان لە دوای راپهڕینه جهماوهرییهکهی ئێران و به هاتنه سهر کاری رژێمی کۆماری ئیسالمی ،سێدارهکان ،دوای هاتنه سهر کاری حکومهت به دهستی خەڵخاڵی بوو به باو .خەلخالی به زیندانی دهوت ئهگهر بێ تاوان بێت ئهوا دهچێته به ههشت و ئهگهر تاوانکار بێت ئهوا دهچێت ه جههەننەم و ههموو دادگاییکردنهکهشی زیاتر له یهک خوڵهکی
نهدهکێشا و به ههزاران رۆڵهی کوردستان و ههر وهها شارهکانی تریشی له سێدارهدا و دوایی له وتووێژێکدا وتبووی که من هیچ پهشیمان نیم و تهنانهت ویژدانم ناڕەحەت نییه . ئهمه روخساری رژێمی کۆماری ئیسالمییه و له بهرامبهردا ئۆپۆزیسیۆن ههمیشه بێدهنگ بووه و دهبێت. ئهگهر چی ئهو ئۆپۆزیسیۆنه به راستی نوێنهری تهواوی خهڵک نین بهاڵم ههر وهکوو ئهو شتهی له ناو ئهساسنامهکانیاندا هاتووە و باس له بهرگری کردن له مافی مرۆڤ دهکهن ،بۆچی له بهرهیهکدا کۆ نابنهوه؟ بۆ چی له پرسێکی ئاوا گرنگدا پێکهوه بڕیار نادهن؟ بۆ چی و بۆ چی ؟؟؟!!!!....
4
لە ڕۆژهەاڵتەوە
ژماره ( )94ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٨/16 ، Dwaroj@komala.com
گرانی خانووبەرە و زۆر بوونی پەراوێزنشینی لە شاری بۆکان ️کاوان موکری
لە دوای خراپ بوونی بارۆدۆخی ئابووری ،گران بوون وو ئاوسانێکی زۆر بەسەر واڵتی ئێراندا هات. یەکێک لەو بابەتانەی کە گران بوونەکەی گۆشارێکی زۆری بەسەر خەڵکی هەژار بەتایبەت کرێکاراندا سەپاند گران بوونی نرخی خانووبەرە بوو. ئەو گران بوونە لە شارگەلێک وەک شاری بۆکان خۆی بە شێوازێکی سەختتر و بە دوو شێوە نیشان دا کە بریتین لە: -1زۆر بوونی هەرچی زیاتری ژمارەی کرێ نشینان -2زیاد کردنی نیشتەجێ بوون لە قەراغ شاری بۆکان بە پێی پرسیار لە کارناسانی بواری خانووبەرە لە شاری بۆکان نرخی کرینی خانووبەرە بە شێوەی نێونجی لە چاو ساڵی رابردوو سەتا 250 بەرز بۆتەوە کە ئەو بەرزبوونەوەیە لە شەقام گەلێک بە دانیشتوانی زۆرتر دەولەمەندەوە وەکوو شەقامی وەرزش ،ئەبووزەر،بەهرامی(سەیید سەاڵح) ،ئامووزش وو پەروەرش ،شەهرەک گۆڵستان خۆی زۆرتر نیشان داوە بە شێوەیێک کە لە شەقامێک وەکوو شەقامی وەرزش هەر میتر خانووبەرە 30هەتا 50ملیۆن و هەر میتر بااڵخانە(ئاپارتمان) میتری 12هەتا 20ملیۆن قیمەتی لەسەر دادەندرێ .یان بۆ نموونەیێکی تر نرخی هەر میتر بااڵخانە لە گەڕەکی فەرهەنگیان لە 3ملیۆنەوە لە ساڵی 98هەتاوی بۆ 9 ملیۆن لە ساڵی 99دا بەرز بۆتەوە .بەاڵم شوێن گەلێکیش بە دانیشتوانی زۆرتر کرێکار وو جووتیاریش لە بەرز بوونەوەی نرخ دوور نەبوون ،بۆ نموونە نرخی هەر میتر خانووبەرە لە گەڕەکی جاددە حەسار لە ساڵی رابردوو هەتا ئێستا لە 3ملیۆن بۆ ۶ملیۆن زیادی کردووە. ئەوە بەرز بوونەوەی نرخی خانووبەرە،
زۆرینە ی الوانی کرێکار و کارمەندی بێ خانوو و مەسکەنی لە گەیشتن بە ئاواتی کڕینی ماڵ دوور خستەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە روویان لە ماڵ بە کرێ گرتن کرد بەرز بۆتەوە .بەرز بوونەوەی ژمارەی کرێ نشینانی شاریش بۆخۆی گران بوونی نرخی کرێ مالی لێ کەوتەوە کە ئەو بابەتە بوو بە هۆی گۆشاری ئابووری زیاتر بۆ سەر کرێکاران و هەژاران و دوور خستنەوەی ئەوان لە ناوەندی شار بۆ قەراغ بۆکان. بە پێی قسەی کارناسانی بوواری مەسکەن و خەڵکی گۆندەکانی ئینگیجە و کەرێزەی مەحموودئاوا و ناچیت و حەسار بە بۆنەی نزیکی ئەو چوار گۆندە لە شاری بۆکان ژمارەی ساز کردنی خانووبەرە لەو گۆندانە لە چاو سااڵنی رابردوو بەرز بوونەوەیێکی زۆری بەخۆی دیت بە شێوەیێک کە لە کاتی کرۆنادا بە هۆی کەم بوونەوەی چاوەدێری شارەداری بۆکان ،شەوانە لە قەراغ ئەو گۆندانە بە بێ چاوەدێری ئەندازیاری خانووگەلی چکۆلە بۆ فرۆشتن بە خەلکی هەژار ساز دەکرا .ئەو بابەتە بوو بە هۆی زۆر بوونی حاشییە نشینی لە شاری بۆکان و دوور بوونەوەی هەژاران لە ناوەندی شاری بۆکان. سەختتر بوون و زۆرتر بوونی ئاوسانی خانووبەرە لە شاری بۆکان لە چاو شارانی نیزیک خۆی(جگە لە خراپ بوونی باروودۆخی ئابووری واڵت) دوو هۆکاری هەیە : -1بەرزبوونەوی زۆری دانیشتوانی شاری بۆکان لە ساالنی رابردوودا بە هۆی شوێنگەی گرینگی ئابووری ئەو شارە لە نێو شارەکانی ناوچەدا بە پێی ئاماری بنکەی ئاماری ئێران ژمارەی دانیشتوانی شارستانی بۆکان لە سالی 1395ی هەتاویەوە هاتا ئێستا نزیک بە 40 هەزار کەس زیادی کردووە کە ئەوە یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکانی بەرز بوونەوەی زۆرتری نرخی خانووبەرە لەو شارەدایە. زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوانی شاری بۆکان
دۆخی نالەباری فەزای سەوز لە شاری سنە سامان سنە
کەمبوونی پارک و شوێنی حەسانەوە و فەزای سەوز لە ئاستی شاری سنە، بووتە ھۆی ئەوەیکە خەڵک بە ناچار لە کەشێک کە ترافیکێکی زۆری لەسەرە کەڵک وەربگرن .لە راستیدا شاری سنە لە ئاست زۆر شوێنی دیکەی رۆژھەاڵتی کوردستان و ئێران کەشێکی گونجاوی لە بواری ئاو و ھەوا ھەیە و بە سەرنج بە پێگە و پۆتانسیەلی شاری سنە دەکرێ فەزای سەوزی پێویست بە پشت بەستن بە بەڕێوبەرایەتیەکی کارامە بۆ ھاواڵتیان دەستەبەر بکرێت. ھەروا کە دەزانین گرنگترین کاریگەریەکانی فەزای سەوز لە ھەر شار و ناوچەیەک کە خەڵک تێیدا نیشتەجێن ئەوەیە کە ،لە الیەک ژینگەی ئەو ناوچەیە و مێتابۆلیسمی شارەکە دەباتە سەرەوە و لە الیەکی
دیکەشەوە جوانی ئەو شوێنە زۆرتر دەکات و دەبێتە ھۆی گەشەی ژینگە و ھەروەتر ژیانی ھاواڵتیان .بەاڵم بەداخەوە دۆخی فەزای سەوزی شاری سنە لە ئاستی پێویست زۆر کەمترە و تەنانەت لە ماوەی سااڵنی داھاتووش لە بواری ئامار و داتاوە ھیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەھاتووە. لە کاتێکدا کە پێی خوێندنەوە و توێژینەوەکان لە بواری بینا و شارسازی ستاندارد و پەسەندکراو ،فەزای سەوزی ناو شار لە نێوان ٧تا ١٢ میتر بۆ ھەر نەفەرێکە کە ،بەداخەوە بینەری ئامارێکی یەکجار الواز و کەم لەم پەیوەندەدا لە ئاستی شاری سنە و باقی شارەکانی دیکە لە رۆژھەاڵتی کوردستاندا ھەین و سەرانەی فەزای سەوز لە شاری سنە لەو ستانداردەکانی ئێران و جیھان زۆر کەمترە. وێڕای کەمی فەزای سەوز لە ئاستی شاری سنە ،خاڵێکی گرنگی دیکە
بۆتە هۆی کەم بوونەوەی خانوو و زۆرتربوونی ساز کردنی بااڵخانە لەو شارەدا .زۆرینەی بااڵخانەکانی شاری بۆکان لە شەقام گەلی وەرزش وو ئەبووزەروو ئامووزش و پەروەرش و بەهرامی دایە کە هەر ئەو جۆرەی باسمان کرد بە بۆنەی داواکاری زۆرتری زەوی لەو شەقامانەدا ،زۆرترین ئاوسانی نرخی خانوو لەو گەڕەکانەدا دەبینین. -2سازبوونی دەاڵڵی زەوی وو خانووبەرە بە دەست دەوڵەمەندان لە گەڕەکەکانی شاری بۆکان بە داخەوە بە بۆنەی الواز بوونی کاری بەرهەم هێنان لە واڵتی ئێراندا زۆرینەی دەوڵەمەندان بە تایبەت دەوڵەمەندانی تازە پێداکەوتووی شاری بۆکان روویان لە دەڵاڵڵی زەوی وو خانووبەرە کردووە بە شێوەیێک کە ماڵەکان
بە نرخێکی زۆرتر لە نرخی راستەقینەی خۆی دەفرۆشرێتەوە و ئەو سەودایانە سوود و خێرێکی زۆری بێ زەحمەتیان بۆ ئەو کەسانه هەیە .نموونەیێکی زۆر باشی ئەو بابەتە شەهرەکی گۆڵستان لە نیزیک گەڕەکی ساڵمەندانی شاری بۆکانە .لە 9ساڵی رابردوودا بە بۆنەی سەودای زۆری دەاڵاڵنی خانوو ،میتری زەوی لەو گەرەکە سەتا 1000 زیادی کردووە و هەر روو لە زیاد بوونە.
ئەوەیە کە رێژەیەکی زۆری گیرۆدەبووان بە مادە ھۆشبەرەکان لە نێو پارکەکاندا دەژین یان کەسانێکی زۆر دەبینی کە ھەڵگری کێشەی کۆمەاڵیەتین و چەقۆ و چەکی ساردیان پێیە و ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەیکە بنەماڵەکان زات نەکەن روو لەم شوێنانە بکەن و بەداخەوە ئارامی و ھێمنی کەشی شار بەم بۆنەوە تێکچووە. لەم رۆژە گەرمانەی ھاویندا بوونی فەزای سەوز ئاواتی ھەموو ھاواڵتیانی دانیشتووی شاری سنەیە تا بەڵکوو بتوانن تۆزێک لە سێبەری دارێک دانیشن و کەڵک لە جەوێکی خۆش و ئارام وەربگرن .لە راستیدا فەزای سەوز و پارک دروست دەکرێن تا بەستێنێکی ئارام و خۆش بۆ ژیان و گوزەرانی ھاواڵتیان لەبار بکرێت و بە سازدانی کەشێکی جوان و رازاوە لە رەنگ و عەتر و بۆنە خۆشەکانی سروشت میوانداریی لە ھەواڵتیان بکرێت ،بەاڵم بەداخەوە فەزای سەوزی پارکی میلەت ۆ پارکی نەبوەت و ...ھتد ،بووەتە شوێنی کۆبوونەوە و حەشیمەتی گیرۆدەبووان و فرۆشیارانی مادەھۆشبەرەکان. پارکی نەبوەت لە سەرەتای چوونە نێو شاری سنە ھەڵکەوتووە و ماوەیەکە
بە داخەوە ئەو بابەتانەی کە باس کرا بۆتە هۆی زۆر بوونی هەرچی زیاتری جیاوازی نێوان هەژار وو دەەوڵەمەند وهەروەها نیشان کردنی گەڕەکەکان بە گەڕەکی دەوڵەمەندوو هەژار و دوور بوونەوی زۆرتری کرێکاران و هەژاران لە گەڕەکی نیشان کراوی دەوڵەمەندان. هەر ئەو جۆرەی لە سەرێدا ئاماژەی پێکرا نرخی خانووبەرە لە سەتا 250لە چاو ساڵی 98هەتاوی زیادی کردووە ئەوە لە حالێکدایە کە مووچەی کرێکاران لە چاو ساڵی رابردوو تەنیا لە سەتا 21و مووچەی کارمەندان لە سەتا 15بەرزبوونەوەی بە خۆی دیتووە. بە دیتنی جیاوازی بەرزبوونەوەی نرخی ماڵ وو مووچەی کرێکاران و کارمەندان پرسیارێک پێش دێت ،کە ئایا بەو کارەساتی ئاوسانی مەسکەن دەبێ بە کەم بوونەوەی کرێ نشینی و حاشییە نشینی هیوادار بین ؟ بە بێ گۆمان « نەخێر» و بە داخەوە بە چوونە پێشی هەر چی زیاتر بەو شێوازە ،خراپ تر بوونی بارۆدۆخی هەژاران لەم شارەدا دەبینین.
لەالیەن شارەدارییەوە پشتگوی خراوە و بووەتە شوێنێک بە کۆبوونەوەی گیرۆدەبووانی مادەھۆشبەرەکان و تەنانەت بووتە ھۆی دوور کەوتنەوەی گەشتیاران و بەداخەوە ئەم شوێنانە بووەتە مەئمەنێک بۆ فرۆشیاران و بەکەرھێنەرانی مادەھەشبەرەکان و لە راستیدا گەورەترین حەشارگەی گرفتە کۆمەاڵیەتیەکان و لەم گەرما تاقەت پڕووکێنەی ھاوینەدا پارکی میلەت و تووس نەوزەر و پارکی نەبووەت و ...ھتد ،لە جیاتی شوێنێک بۆ حەسانەوەی ھاواڵتیان، شوێنێکە بۆ کەڵەکە بوونی کێشە و
گرفتە کۆمەاڵیەتیەکان و نا ئەمنی و نەھامەتی لە روخساریان دەبارێت. سنە کە ئێستاکە زیاتر لە نیو میلیۆن ھاواڵتی پەراوێزنشین و ھەژاری تێدایە بێبەشە لە ھەبوونی فەزای سەوز و ئارام و بە بێ ھەبوونی سەیرانگە و شوێنێک بۆ حەسانەوە ئەم ھەواڵتیانە لە دۆخێکی نەشیاودا دەژین و بۆ نموونە گەڕەکەیەکی ١٠٠ھەزار کەسی تەنانەت یەک فەزای سەوزی تێدا نیە و تەنانەت گەڕەکەی بەھاران بە ١٢٠ ھەزار دانیشتوو یەک پارکی چکۆلەی ھەیە کە تەنیا شوێنی ٢٠٠کەسە و باقی جێگاکانی دیکەی ئەم شارەش ھەر لە وەھا بارودۆخێکی نالەباردایە.
لە ڕۆژهەاڵتەوە
ژماره ( )94ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٨/16، Dwaroj@komala.com
5
چۆنیەتیی ڕێکخستن و کاری سیستمی تۆتالیتێری مەزهەبی لە ئێران (بەشی یەکەم) زاگرۆس_ بانە ماوەی 41ساڵە کۆماری سێدارە و ئێعدامی ویالیەتی فەقیه لە ڕێگای زەبر و زەنگ و سەرکوت و ئێعدام سەرقاڵی حوکمڕانی و چەوساندنەوەی گەالنی ژێردەستەی ئێرانە. پێناسەی ئەم ڕژیمە لە قاموسی سیاسی ،تۆتالیتێری مەزهەبییە .هیچ بنەمایێکی ئەخالقی و ئینسانیی نییە و بۆ مانەوەی خۆی هەموو بەها ئینسانی و کۆمەاڵیەتییەکان ئەخاتە ژێرپێ .نانەوەی قەیران و ئاژاوە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران ،دەستێوەردانی مێژوو و هەوڵ بۆ چەواشە کردنی ڕاستییەکان و فریودانی خەڵک بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازەکانی بازاڕی دین و شەریعەت ،هاوکات لەگەڵ سەدان شێوازی دڕندانەی سەرکوت و ئەشکەنجە و ئێعدام و تیرۆر و ترساندن ،بوونەتە ڕازی مانەوەی ئەم ڕژیمە. هەر کەس و الیەنێکی ئازادیخواز یان شۆڕشگێڕ لە دژیان بوەستێ ،بە دڕندانەترین شێوەی مومکین هەوڵ ئەدەن سەرکوت و بێدەنگی کەن .کۆماری سێدارە و ئێعدام لە بەرامبەر دژبەر و نەیارانی شێوازی شەڕی نەرم و ناموتەقاڕن بەکار دێنێ و بۆ گەیشتن بە ئامانجە گاڵوەکانی دۆست و دوژمن جیاوازییان نییە و نائەخالقیترین شێوازی دوژمنکاری و شەڕ بەکار ئەهێنێت .بە درێژایی مێژوو زیاترین هەڕەشە و دوژمنایەتیی کۆماری ئاخوندی لە دژی خەڵکی دانیشتووی ناوچەی ژێر دەسەاڵتیان ،واتە گەالنی ژێر دەستی ئێران بووە ،بە تایبەت ئەوانەی جیاوازیی فیکری و ئیتنیکییان لەگەڵ ناوەند بووبێت .فەرمانی جیهاد بۆ سەر کوردستان لە سەرەتای دەسەاڵتداریی خومەینی و ئاماری زیندانیانی سیاسی و ئێعدامییە کوردەکان سەلمێنەری ئەم ڕاستییەن .کۆماری ئیسالمی بۆ بێدەنگکردن و سەرکوتی خەڵک لە هەموو هێز و ئامرازێک کەڵک وەرئەگرێ ،بە جۆرێک کە بۆ گەیشتن بە ئامانج هەموو کەرەستەیێک بەکار دێنن ،ئەوەندەی کە ڕووی ماکیاوڵیان لە الپەڕەکانی مێژوو بەراورد بەخۆیان سپی کردووە .زیاتر لە چل و یەک ساڵە دەسەاڵتدارانی حکوومەتی کۆنەپەرستی تاران بە شێوەی سیستماتیک و لە ڕێگای دەزگای ڕاگەیاندن و پڕوپاگەندای ئیسالمیی شیعە ،هەوڵ بۆ گەوجاندن و بەکۆیلە ڕاگرتنی کۆمەاڵنی خەڵک دەدەن و تۆوی نەفامی دەچێنن تا لەو ڕێگایەوە دەسەاڵتی ڕەش و خوێنمژیان لە ناوچەکە پەرەپێبدەن و لە ناوخۆ سەقامگیری کەن .بۆ وێنە کتێبی مندااڵن ،سیستمی ڕاهێنان و پەروەردەی واڵت و دەنگ و ڕەنگی تەلەفزیۆنی حکوومەتییان لە ئایەت و حەدیس و ئەفسانەکانی جەنگ و جەهاد ئاخنیوە و دەیان داستانی خۆڕست و درۆیان لە قارەمانێتی و ئازایەتیی
پیاوانی شیعە سازاکردووە و دەرخواردی خەڵکیان داوە. کۆماری ئیسالمی بە مەبەستی ئاسیمیالسیۆنی فەرهەنگی و کولتووریی گەالن هەر لەسەرەتای لە دایک بوونی مرۆڤ تا کۆتایی ژیان ،ئامرازەکانی وەکوو پەروردە، دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەوانە گۆڤار و ڕۆژنامەکان و ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنکانیان تەکڕەهەندی کردووە و تەنها بیر و کولتووری دەسەاڵتداران لەو بوارانەدا ڕەنگدەداتەوە و بەو شێوەیەی هەوڵی توناندوەوەی کولتوور و فەرهەنگی دیکە دەدەن .ئەوەندەی دەگەڕێتە سەر ئینترنێت و ڕێگەکانی ڕاگەیاندنی ئازاد دەیان و سەدان فیلتێر و ڕێگر و یاسا و سزایان بۆ خەڵک داناوە و بەو شێوەیەک دەیانەوێ هەموو شتێک لەژێر چاودێری و کاریگەریی ئەواندا بێت و خەڵک هیچ دەنگێکی دیکە غەیری دەنگی ئەوان نەبیستن و هیچ ڕەنگێکی دیکە غەیری ڕەنگی ئەوان نەبینن .هیچ الیەنێکی ژیانی تاکی و کۆمەاڵیەتی لە هێرش و کاولکاریی دەسەاڵت پارێزراو نییە .دەزگای سانسۆر و سیخوڕیی ڕژیم هەموو کون و قوژبنێکی واڵتی پڕ کردووە لە ترس و دڵەڕاوکێ .کەس هەست بە ئاسایش و ئەمنییەت ناکات و هیچ الیەنێکی سیاسی ،کۆمەاڵیەتی و ئابووریی ژیانی مرۆڤ لەم واڵتەدا گەر لەژێر چەتری حکوومەتدا نەبێت ئەمنییەتی نییە و پارێزراو نییە .وەکوو خۆیان باسی لێ ئەکەن قەدەری کۆمەڵگایان داوەتە دەست بوونەوەرێکی دەستکرد کە ناوی ئیمامی زەمانی لێنراوە و بەو شێوەیە بە پشتبەستن بە دین و قورعان و شەریعەت درێژە بە جەنایەت و دەستدرێژییەکانیان ئەدەن .دەزگای فیکری و پڕۆپاگەندای ڕژیم کە خۆمەینی و ڕابەرانی حکوومەتی تاوانباری کۆماری ئیسالمی تەقدیس دەکا و بە نوێنەری خودا و وەلیی ئەمری موسلمینیان دەناسێن بەو شێوەیە هەوڵ دەدا لە زەینی خەڵکی خاوەن بیری ئاینیدا ئەو خوێنمژانە وەکوو بوت و ئەفسانە لێبکا و بەو مەبەستە سزای قورسیان بۆ کەسانێک داناوە کە ڕەخنە لە سەرانی حکوومەت بگرێ ،تا ڕادەیێک کە بە پێی یاسای سزای حکوومەتی ئێران کەسانی وا بە تاوانی دژایەتیی خوا و ئیسالم دەتوانن لەگەڵ حوکمی موحاربە و سزای ئیعدامیش بەرەوڕوو ببنەوە 41 .ساڵە پاشاگەردانیی سیاسیی شیعە لە ئێران لە ڕێگای گرێدانی نانی خەڵک بە سفرەی ڕژیم، کۆمەڵێکی زۆر شڕەخۆر و بەکرێگیراوی لە دەوری خۆی کۆکردۆتەوە و قۆڵبەست و گۆجی کردوون و بۆ پاراستنی دەسەاڵتی خۆی بەکاریان دێنێ .سامانی گشتیی ئێران بە پێچەوانەی واڵتانی پێشکەوتوو دادپەروەرانە دابەش ناکرێت و لەخزمەت پەرەپێدانی حوکمڕانیی شیعە بە سەرکردایەتیی خامنەیی بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی و شانتاژی تیرۆریسم بەکار دێت ئەمەش بۆتە هۆکاری بەفیڕۆدانی هەموو ئیمکانات و سەرچاوە سروشتییەکان و هێز و بازاڕەکانی کار .بێکاری ،هەژاری ،قووڵبوونەوەی کەلێنی چینایەتی لەگەڵ خۆیان تەاڵق ،ئێعتیاد و سەدان
چەوسانەوەی کرێکارانی ئەفغانی لە شێرکەتی کۆزۆ پارسی تورکی
ئاژوان_کرماشان* کرێکارانی کۆچبەری ئەفغانی وێڕای هەموو ئەو ستەم و چەوسانەوە کە دەرهەق بە چینی کرێکار لە ئێران دەکرێت بەرەڕووی ستەمی جیاوازی ڕەگەزی و هەروەها زەخت و بەهرەکەشی دووقات ئەبنەوە .ئەگەر بە هەڵکەوت کارێ بدۆزنەوە حەقدەسی کەمتریان پێ ئەدەن،دەبێ بەرتیل بدەن،لە هەل و مەرجێکی خراو دا دەژین و بۆ هاتنیان بۆ ئێران و گەڕانەوەیان بۆ ئەفغانستان ئەبێ پارەیەکی زۆر بدەن. نزیک بە سێ ملیۆن کۆچبەری ئەفغان لە ئێران دەژین و تەنیا پانسەد هەزار کەسیان خاوەنی کارتی نێشتەجێ بوونن و ئەوانی تر بۆ هات و چۆیان دەبێ پارە بە قاچاخچیەکان بدەن . کێشەی زۆر و پڕ لە مەترسی بۆ هاتن و چوونە دەرەوەیان لە ئێران دێتە پێش و تا ئێستا بە دەیان کەسیان لە کارەساتی ماشین و تەقەی پاسەوانانی سنوور گیانیان لە دەس داوە. نزیکەی دوو ملیۆن ئەفغانی لە ئێران
لە سەر کارن و تەنیا دووسەد پەنجا هەزار مۆڵەتی کارکردنی فەرمییان هەیە. کەمتر لە پانزە هەزاریان بیمەی کۆمەاڵیەتییان هەیە و خاوەن کاری ئێرانی بە درۆ و فریو ئەو کرێکارانەیان لە مافی بیمە بێ بەش کردووە. بەشی ساخت و سازی خانوو لە زۆربەی شارەکانی ناوەندی ئێران پێویستیان بە کرێکارانی ئەفغانی لە بوارەکانی کەندنی چاڵە ئاو،ئاوەڕۆ،گەچکاری و بەنایی لەوەی کرکارانی ئێرانی زیرەکترن و لە کار دا زەحمەتکێشتر. زۆربەی کرێکارانی ئەفغانی لە ماڵە بچووک و گەڕەکە خوارەکان دەژین و زۆر کاتیش بەکۆمەڵ کرێ ماڵەکان ئەدەن و ئەوەش بۆ خاوەن ماڵەکان باشترە و پارەی زۆرتریان دەس ئەکەوێ.کرێکارەکان بە شێوەی کمۆن ژیان دەکەن و لە زۆر حاڵەت دا وێڕای خاڵە ئەرێنییەکانی ئەتوانی باری نگاتیڤی هەبێت و ژیانی خاوێنی کرێکاری ئەفغانی بخاتە هەڕەشەوە.لە دەروبەری مەیدانی حسیەن،ئەفسەریە،فەرەحزاد و شووش لە تاران لەو ماڵە کرێکارییانە بە یەکتر ئاشنا دەبن و لە زۆر جار دا یارمەتی یەکتر بۆ دۆزینەوەی کار ئەدەن.
نموونەی دیکەی خەسارە کۆمەاڵیەتییەکان هێناوە کە هەموویان دەرهاوێشتی بەڕێوەبەریی نادروست و تااڵن کردنی سامانی گشتیی خەڵکن بۆ هێشتنەوە و بەهێز کردنی دەسەاڵتی شیعە خولیایی دەسەاڵت بۆ دروست کردنی ئیمپڕاتوریی ملهوڕی شیعە لە ناوچەکە باڵی کێشاوە بە سەر کۆمەڵگادا و هەموو شتێکیان لەم پێناوەدا فیدا کردووە .گرینگیی ژیان و ویست و کەرامەتی مرۆڤ لە کۆماری ئیسالمی کەوتۆتە ژێر سێبەری عەبا و ڕێشی ئاخوندەکانەوە. ئازادی لە ژێر دەسەاڵتی کۆماری ئیسالمیی ئێران بۆتە ئەفسانە و بەم هۆیەشەوە گشت الیەنەکانی شەرافەت و کەرامەتی ئینسان کەوتوونەتە ژێر مەترسییان و هەڕەشەیان لەسەرە .بۆ نموونە کاری کۆڵبەری لە کوردستان لە ڕووی ناچاری و بە هۆکاری بێبەش کردن و هەاڵواردنەوە ئەنجام ئەدرێت .سیستمی تۆتالیتێری ئاخوندی هەموو سەروەت و سامانی کوردستانی تااڵن کردووە و بێجگە لە کاولکاری بەرنامەیەکی دیکەی بۆ ئەم ناوچەیە نییە .هەر بۆیە بەشێکی بەرچاوی کرێکاران بە هۆی نەبوونی دەرفەتی کار و لە ڕووی ناچارییەوە ڕوو لە سنوورەکان ئەکەن بۆ کۆڵبەری .بەو بۆنەوە بێجگە لە خستنە مەترسیی ژیان و هەندێ کات لەدەستدانی گیانیشیان ،تەنانەت لە ژێر چاو سووری و پۆستاڵی بە کرێگیراوەکانی ڕژیم سەرەڕای زەحمەتی لەڕادە بەدەر، بێخەوی و مەترسییەکانی ئەم کارە ،کەرامەتیشیان تێک شکاوە . بە پێچەوانەوە گەر هەلی کار لە ئێران یەکسان و بێ جیاوازی دابەش بکرایە و ئابووریی واڵت بە پێی سیستمێکی دادپەروەر و ئازاد ڕەچاو بکرایە ،ئەوا بە لەبەر چاو گرتنی دەوڵەمەندیی ئێران لە سامانی سروشتی و چوار وەرزە بوونی جوغڕافیاکەی ،بازاڕەکانی کار و
یەکێ لەو شوێنانەی کە کرێکاری ئەفغانی زۆری لە خۆ گرتووە و چەوسانەوەیەکی ڕادە لە بەدەر دەر حەقیان دەکرێ؛شەریکەیەکی خانوو سازی تورکییە_ئێرانی یە بە ناوی کۆزۆ پارس لە ژێر مەجمووعەی گرووپی نێودەوڵەتی کۆزۆیە(Kuzu . )Group International کە لە ساڵی 1943لە واڵتی تورکیە بنیاد نراوە و لە بوارەکانی ئاوەدانی و خانووسازی چاالکی نێو دەوڵەتی هەیە و بە دەیان یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی ،هۆتێل و خەستەخانەی لە سەرانسەری جیهان دا درووست کردووە. کۆزۆ پارس لە ساڵی 1389لە ئێران دەس بە کار بووە و لە شاری تازەی پەرەند پڕۆژەی بیناسازی دەس پێکردووە. دەوترێ گوگچين كۆزۆ بەرپرس و مۆدیری ئەم شەریکە لە ئێران،دەست و پێوەندی لە گەڵ بیالل کوڕی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تۆرکیا و هاکان فیدان رەئیسی میتی تورکیا هەیە. پەیمانکار و بەڵێندەرانی ئەم شێرکەتە بە هۆی هەرزانی کرێکارانی ئەفغانی و بۆ پاشەکەوت خستنی سەرمایەکەیان ،نافەرمی کەڵک لە زەحمەتکێشانی ئەفغانی وەر ئەگرن و حەقدەسێ بە نیوەی کرێکاری ئێرانی پێیان ئەدرێت .کریکاران لە بارودۆخێکی نالە بار لە بواری ئاسایش و تەندرۆستی لە نێو کانێکس
دابین کردنی پێداویستیی ژیان نەدەبوونە هەڕەشە بۆ سەر گیان و کەرامەتی مرۆڤ و کەسیش ڕووی لە کۆڵبەری و کاری لەو جۆرە نەدەکرد. وەکوو زانای گەورە کاڕل مارکس لە کتێبی (ملمالنێی چینایەتی لە فەڕەنسا) بە شێوەی کورت و پوخت ئیشارەی پێداوە کە بە بێ ڕزگاری لە کۆت و بەندی مەزهەب ڕەهایی و ئازادیی ئینسان مومکین نابێت ،هەر بەو جۆرە بە بێ لەناوبردنی کۆماری ئیسالمی لە ئێران ئاسۆیێکی ڕوونمان نییە و ئازادی و دادپەروەری مومکین نابێت. بە درێژایی تەمەنی ئەم حکوومەتە ئاخوندەکان هەوڵیانداوە بۆنەکانی مەزهبیی شیعە وەکوو تاسووعا، عاشوڕا و موحەڕەم و سەفەر زیندوو ڕاگرن تاکوو هەست و نەستی عەوام و کۆمەاڵنی خەڵکی پێ سەرقاڵ کەن .بە ئاشکرا هاواری خودی و غەیری ئەکەن و ئەڵێن ئەوەی لەگەڵ ئێمە نەبێ لە ئێمە نییە و بێبەش و سەرکوت ئەکرێت .ئێستاکە لە ئێران ئەوەی دەستی بە دەستی ڕەشی زۆردارانی ڕژیمەوە نەبێ ،پارێزراو و تێر نییە و ژیانی ئاوێتەی هەژاری و ڕەنج و مەینەتیی لەڕادە بەدەر ئەبێت .ئەم ڕژیمە داستانی هەزار و یەک شەوی هەیە لە فریودانی عەوام و پۆپۆلیسمدا و لەگەڵ ئەوەشدا شەعبان بی مۆخی و لۆمپێنیسم مۆرکی هەرە زەقی کولتووریەتی . ئامانجی ڕیش درێژە زۆردارەکانی ڕژیم بەجیهانی کردنی ئیدیۆلۆژیی شیعەی دوازدە ئیمامی ،هەناردەی شۆڕشی 57ی خومەینی بۆ ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست و گەشە پێدانی هیاللی شیعیە لە ناوچەکەدا .بۆ ئەم مەبەستەش هەموو کارێک ئەکەن و هموو خەڵک و سەروەت و سامانی واڵت دەخەنە خزمەت ئەو ئامانجەیانەوە .کۆماری ئیسالمیی لە سەرەتای دەسەاڵتدارییەوە.
و چادر دەژین و کەمترین خزمەتگۆزارییان پێ دراوە لە الیەن کارفەرما تۆرک و ئێرانیەکەیانەوە.بەشێکی زۆریان منداڵی خوار هەژدە ساڵن و زۆرتر لە دە کاژمێر کار ئەکەن. شێرکەتی» سپاسد»ی قەرارگای خاتەم سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران لە گەڵ کۆزۆ پارس لە پڕۆژەی شاری پەردیسی تاران کە لە ڕۆژهەاڵتی تارانە و پتر لە سەدوحەفتا هەزار حەشیمەتی هەیە و هەروەها هێڵی شەمەندەفەری تاران -پەردیس بەشداری ئەکات و ڕاستەوخۆ لە چەوسانەوەی ئەو کۆمەڵە کرێکارە کۆچبەرەی ئەفغان بەشدارە و وەک کارتلێکی سەرمایەداری خاوەنی بەرژوەندی تایبەتی خۆیە لەو بوارە دا. هەر چەند لەو شەریکە بە نیسبەت کرێکارانی ئێرانیش هەمان ستەم چەوسانەوە هەیە
و شەرایتی ژیان و کار لەو پەڕی خراپی دایە ؛بەاڵم کرێکارانی ئەفغان هەر وەک بەردە و کوێلە سەیر دەکرێن و هیچ چەشنە مافێکی سەرەتاییان بۆ مسۆگەر نەکراوە و خۆشیان لە بەر ترس و نەبوونی زانیاری و ئاگاهی چینایەتی تا ئێستا نەیانتوانیوە خواست و داخوازییەکانیان بەرز کەنەوە و بە مافی خۆیان بگەن.سەردانی ئێمە بۆ نێو ئەو کارگەیە بە بیانووی کار کردن ئەو ڕاستییانەی بۆمان دەرخست و بە داخەوە لە بەر مەودا و دەرفەتی کەم نەمانتوانی هەموو ئازارەکانی ئەو بەشە لە چینی کرێکار بۆ خوێنەرانی ئازیز دواڕۆژ هەڵڕێژین. *ڕاپۆرتێک لە بەشی نهێنی و کرێکاری ک.ز.ک
6
ژماره ( )94ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٨/16 ، Dwaroj@komala.com
ئێران
مانگرتن و ناڕەزایەتیی یەکگرتووانەی کرێکاران ،گورزێکی کوشندەیە لە کۆماری ئیسالمی فیرووز مامۆیی
لە ماوەی چەند حەوتووی رابردوو بە بەرین بوونەوەی ئاستی جوواڵنەوەی کرێکاران لە کەرتە جیاجیاکانی نەوت ،گاز و پێترۆشیمی و بەگشتی لە بەشەکانی بەرھەمھێنان و خزمەتگوزاریی لە چەندین پارێزگای ئێران ،خوێنێکی تازە گەڕایەوە نێو دەمارەکانی بزووتنەوەی کرێکاریی و تا رادەیەک ھاوئاھەنگی و یەکگرتوویی کرێکاران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و داواکارییەکانیان بۆ دەستڕاگەیشتن بە مافە زەوت و پێشێلکراوەکانی خۆیان کە ،لە ئاستە و بەم شێوەیە لە ماوەی چەند دەیەی رابردوو لە جۆری خۆیدا دەکرێ بڵێین کەم وێنە و تەنانەت بێ وێنە بووە ،رژیمی تۆتالیتێر و چەوسێنەری کۆماری ئیسالمی تووشی ترس و تۆقاندن کردووە و بەشێکی بەرچاو لە چەرخەی ئابووریی ئێرانی تووشی راوەستان و داڕمان کردووە کە دەتوانێ بە بەردەوام بوونی ئەم مانگرتن و ناڕەزایەتیانە، ھەم ریزی کرێکاران پتەوتر و بەرینتر بکاتەوە و ھەم رژیم ملکەچ بکات تا لە بەرانبەر خواستی کرێکاراندا کۆڵ بدات و مەجبوور بە پاشەکشێ بێت. بزووتنەوەی کرێکاریی ئێران وێڕای کەم و کورت بوون و نا رێکخراو بوونی ،بەاڵم یەکێک لە سەرپێ ترین و زیندووترین بزووتنەوە جەماوەری و مافخوازەکانی کۆمەڵگا بووە کە رژیم بە پشت بەستن بە ھەموو ھێز و توانای سەرکوتگەرانەی خۆی ھەوڵی لەبار بردن و الواز کردنی داوە و بە باڵوە پێ کردنی ناوەندە پیشەیی و بەرھەمھێنانەکان لە کەرتی گشتیەوە بۆ کەرتی تایبەت و وەرگرتنی کرێکارانی کاتی ،وەرزیی و گرێبەستی لە جیاتی کرێکارانی ھەمیشەیی و جێگیر ،ھەوڵەکانی خۆی بۆ الواز کردن و بێ توانا کردنی باسکی بەھێزی ئەم بزووتنەوەیە خستووەتە گەڕ و لەم پێناوەدا لە ھیچ کردارێکی دژە کرێکاریی دەستی نەپاراستووە ،بەاڵم بە ھۆی پێشینە و مێژووی پرشنگدار و دەوڵەمەندی بزووتنەوەی کرێکاریی ئێران لە قۆناغە مێژووییە چارەنووس سازەکەندا ،ئەو پۆتانسیەل و زەرفیەتەی بۆ ئەم بزووتنەوەیە پێکھێناوە کە رێکخستنەوە و بە پاڵپشتی کردنی دووبارەی بتوانێت لە گۆڕەپانی گۆڕانکارییەکاندا ئامادە ببێت و رۆڵی لەبار و پڕ بایەخ بگێڕێت. گواستنەوەی خاوەنداریەتی و بەڕێوەبەرایەتی شیرکەت و دامەزراوەکان بۆ کەرتی تایبەتی و پەیمانکاریی و لەوێشەوە بۆ پەیمەنکارانی دەستی دوو و دەستی سێ ،کاتی کردنەوەی گرێبەستی کرێکاران ،پێ نەدان و دواخستن و کەم کردنەوەی حەقدەستی کرێکاران ،نەبوونی بیمە و کەلوپەلی پۆشتە و پەرداختە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی کرێکاران و بڕینی بەشە خۆراک و خزمەتگوزاریەکانیان ،پێ نەدانی خاوەنداریەتی و بەڕێوەرایەتی شیرکەتەکان بە کرێکاران و شووراکانی کرێکاریی ،ھەڕەشە و ترساندنی کرێکاران لە ئەگەری دەرکردن یان زیندانی کردن و ئەشکەنجە دانیان و دەیان گیر و گرفت و کێشەی گەورە و چکۆلە ،ئەو لەمپەر و گرفتە قووڵ و بەرینانەن کە سیستمی سەرمایەداریی ئێران لە بەردەم کرێکاران و چین
و توێژی ھەژار و زەحمەتکێش سازی کردووە و بووەتە ھۆی ئەوەیکە کرێکاران لە مەتەرێزی بەربەرەکانێ و دژایەتی لەگەڵ رژیمدا راوەستن و لە سەر مافەکانی خۆیان زیاتر پێداگریی بکەن. دەستپێکی وەرزی نوێ لە رۆژژمێری خەباتی کرێکاران و زەحمەتکێشانی ئیران لە حەڵێکدایە کە ،کرێکارانی کەرتی نەوت و گاز و پێترۆشیمی لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوو لە ژێر توندترین کەشی ئەمنیەتی و سەرکوتگەرانەدا بوون، بەاڵم ئەمڕۆکە دیوارەکانی ترس و خەفەقانیان شکاندووە و لە تەنیشت ھاوچارەنووسەکانی خۆیان لە ھەفت تەپە کە نزیک بە دوو مانگە مانیان گرتووە و ھەمیشە وەکوو ماتۆڕی پێشڕەوی خەباتی چینایەتی کرێکاران لە ئێران بە ئەژمار دێن ،بە مانگرتن لە سەر کارەکانیان و رێکخستنی کۆبوونەوەگەلێکی بەرین ،خوازیاری دەستەبەر بوونی ماف و خواستەکانی خۆیانن. وێڕای سانسۆڕ و بایکوتی رێکخراو و سیستماتیکی ھەواڵی ئەم مانگرتن و ناڕەزایەتیانە لە الیەن دامەزراوەی دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسالمی، بەاڵم بەرین بوونی بێ وێنە و وشیاری کرێکاران و کەڵک وەرگرتن لە مێتۆد و داھێنانی نوێ لە شێوازی رێکخستن ،مانگرتن و راگەیاندن، توانیویانە دەنگی خۆیان بە ھەمووان بگەینن و پاڵپشتیەکی باش لە ھەموو الیەکەوە بۆ خۆیان کۆ بکەنەوە. ئەو ئااڵیەی کە کرێکارانی کشتوکاڵی نەیشەکەری ھەفت تەپە بە چەند ساڵ خەبات و خۆڕاگریی خۆیان ھەڵیان کردووە پاراستوویانە ،ھەنووکە لە دەستانی قایم و پتەوی کرێکارانی کەرتی نەوت و گاز و پێترۆشیمی دایە و ئەوان نوێنەرایەتی دەکەن. ھەژاری و قەیرانی قووڵی ئابووریی و ھەاڵوسانی بازاڕ و دابەزینی ئاستی توانای کڕین و بێکاریی و لە ھەمان کاتدا گەندەڵی و دزیی کاربەدەستانی حکومەتی و توانا نەبوونی رژیم بۆ چارەسەریی ئەم کێشە و گرفتە ئابووریانە ھەمووی بووەتە خەرمانێک لە ناخۆشی و نەھامەتی لە ژیانی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کۆمەڵگای ئێران و رۆژ لەدوای رۆژ بە تەشەنە سەندنی ئەم بارودۆخە دژوار و ناسەقامگیرە ،ژیان و گوزەرانی کۆمەاڵنی خەڵکی رەش و رووتی ئەو واڵتە زۆرتر دەکەوێتە مەترسیەوە و بۆشایی چینایەتی بە رادەیەکی زۆرتر پەرە دەستێنێت و ئەمەش لە خۆیدا زۆرتر کرێکاران سوور و پەیگیر دەکات بۆ رامان و راپەڕین بە مەبەستی دەستەبەرکردنی خواست و داواکاریەکانیان و رزگار بوون لەو دۆخە قەیراناوی و نامرۆڤانەیە کە رژیمی کۆماری ئیسالمی بۆی ساز کردوون. کۆماری ئیسالمی ئێران لەم ساتە وەختەدا کە خەڵکی ئێران لەگەڵ بێ ئاسۆیی و بێ ھیوایەکی زۆر لە ژیانیاندا بەرەوڕوو بوونەتەوە و ھەروەتر بە سەرھەڵدان و پەرەسەندنی نەخۆشی کوشندەی کۆرۆنا ،رۆژ لە دوای رۆژ بە رێژەی دەریای بەرینی کرێکاران و زەحمەتکێشان زیاد دەبێت و خەڵک لەسەر ناچار و بۆ بژیوی ژیانی خۆیان روو دەکەنە کاری نالەبار و نایاسایی و ھەر بەم ئاستەش کێشە کۆمەاڵیەتیەکان پەرە دەستێنێت، بەاڵم رژیم ھێشتاکە سەرقاڵی تەیار کردن و یارمەتی گەیاندن بە گرووپە تیرۆریستیەکانی ناوچەکە و سەرقاڵی داستێوەردان و خراپکاری و
شەڕ ئەنگێزی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێرانە و زۆرێک لە گەالنی دیکەی ناوچەکەیشی بە ئاگری جینایەتەکانی خۆیەوە سووتاندووە. بزووتنەوەی کرێکاریی ئێران کە ئەمجارە بەھێزتر لە ھەمیشە و یەکگرتووتر لە جاران دەستی کردووە بە خەبات و بەربەرەکانێ ،بە بەردەوامی و پێداگریی خۆی داتوانێت ھەم رێگا ھاندەر بێت بۆ ھاتنە مەیدانی باقی بزووتنەوە کۆمەاڵیەتی و مافخوازەکانی دیکە و ھەم دەتوانێ رێگا خۆشکەر بێت بۆ گۆڕانێکی بنەڕەتی و رزگاری لەم ژیانە کارەساتبارەی کە کۆماری ئیسالمی بە زیاتر لە ٤٠ساڵ جینایەت و تاوانی بێ ئەژماری خۆی بە سەر کەمەڵگای ئێران و خەڵکی وەزاڵە ھاتووی ئەو واڵتەدا سەپاندوویەتی. ناوی زیاتر لە ٤٠شیرکەت ،پااڵوگە ،بەشی پیشەیی و بەرھەمھێنان و خزمەتگوزاریی کە لە ماوەی رابردوو کرێکارەکانیان دژی سیاسەتە رزیوە ئابوورییەکانی رژیم و بۆ دەستەبەرکردنی مافە رەوا و بەرحەقەکانی خۆیان دەستیان دایە مانگرتن و ناڕەزایەتی ،بریتین لە:
.١نەیشەکەر ھەفت تەپە .٢ھێپکۆ لە ئەراک .٣پااڵوگەی پارسیان .٤پااڵوگەی ئیسفەھان .٥شیرکەتی ئاسفاڵتی تووس .٦کرێکارانی پەیمانکاریی پۆاڵی سەنگان .٧مەیدانی نەوتی ئازادگانی باکوور لە ھوەیزە .٨شۆفیری ٣٥٠ناوگانی ئۆتووبووسڕانی ورمێ .٩پێترۆشیمڕ المەرد فارس .١٠پااڵوگەی المەرد جۆشکارەکانی گرووپی درەخشەندە و جاور .١١پااڵوگەکانی گازی ٢٢و ٢٣پارسی جنووبی کەنگان .١٢بەشێک لە کرێکارانی پرۆژەیی ئابادان، پێترۆپاالیشی کەنگان .١٣پااڵوگەی نەوتی قورسی قشم لە پارێزگای ھۆرمۆزگان .١٤پااڵوگەی جەفیر ئەھواز ،پێترۆشیمی سەبەالن .١٥وزەخانەی بەرق روودشوور تاران،
وزەخانەی ئێرانشار .١٦شیرکەتی ئازەران گوستەر و شیرکەتی ئاویژە سەنعەت لە پااڵوگەی نەوتی قورسی قشم .١٧شیرکەتی ئای.جی.سی لە پااڵوگەی ئابادان .١٨شیرکەتی سینا سەنعەت لە پێترۆشیمی پارس فەنل .١٩سیکلی تێکەڵەی ورمێ ،شیرکەتی
تەناوب لە فازی ١٤ .٢٠فازی ١٤پەیمانکاری متەوەری لە پارسی جنووبی .٢١شیرکەتی پێترۆھێنگام ماھشەھر .٢٢پێترۆشیمی ھێنگام ماھشەھر .٢٣پااڵوگەی ماھشەر شیرکەتی تاران جنووب .٢٤وزەخانەی بەرقی پارسی جنوبی ھەڵکەوتوو لە وزەخانەی بیدخوون شارستانی عەسەلوویە .٢٥وزەخانەی سیکلی تێکەڵەی مەپنا بوویلر لە مەشھەد .٢٦شیرکەتی ئێرتو پارت پەیمانکاری باقری .٢٧پێترۆشیمی رازی ،شیرکەت جەھانپارس ئیالم مێھران .٢٨کەمپی ئیمام حسەین لە فازی ١٣ .٢٩فازی ١٣شیرکەت لیدما
.٣٠شیرکەتی ئەکسیر سەنعەت لە غازی ١٣لە ئێسکێلەی تۆنبەک .٣١گرووپی پەیمانکاریی ئاریا نگین خوزستان NGL .٣٢فازی ١٣ی تومبەک .٣٣وزەخانەی سیکلی تێکەڵەی تەبرێز ھەم
جۆشکارەکان و ھەم فیتەرە .٣٤پۆاڵی سەنگان پەیمانکاری قاسری شیرکەت پۆاڵی کووشکان .٣٥شیرکەتی ئاسفاڵتی تووس دەشتی ئازادگان .٣٦وزەخانەی سیکلی تەرکیبی پارسی جنووبی .٣٧پێتروشیمی بووعەلی .٣٨سایتی پێترۆشیمی عەسەلوویە .٣٩کرێکارانی وزەخانەی بەرقی سەبەالن .٤٠وزەخانەی بەرقی ئەردەبێڵ .٤١شیرکەتی نەسب نیرو .٤٢رێگای ئاسنی ئەندیمشک .٤٣کرێکارانی شارەداریی روانسەر .٤٤کرێکارانی شیرکەتی مەپنا لە پااڵوگەی بید بۆلەند ٢بێھبەھان .٤٥کۆبوونەوەی مامۆستایانی گرێبەستی لە بەردەم مەجلسی رژیم .٤٦کۆبوونەوەی خانەنشین کراوان لە بەردەم ئیدارەی دابینکاری کۆمەاڵیەتی
ئێران
ژماره ( )94ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٨/16، Dwaroj@komala.com
7
رۆژهەاڵتی ناوی ن پاش پەسەندنەکرانی بریارنامەکەی ئەمریکا لە شوورای ئەمنییەت محەمەد حەکیمی
چۆل بە رژیمی ئیسالمی لە وەها حاڵێکدا کارەساتێکی گەورەی لێدەکەوێتەوەو دەست راگەیشتنی وەها رژیمێک کە پشتگیریو الینگری لە گرۆپو تاقمە تیرۆریستیەکان دەکات کارێکی هەلەو کوشەندەیە. کاتێ سەبارەت بە باەرنامەی ناوکی لەگەڵ رژیمی ئیسالمی ریکەوتن کرا ،بڕیابر بوو کە رژیم هەموو چاالکی خۆیی سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی رابگرێتو روونکردنەوەش بدات بە ئاژانسی نێونەتەوەی وزەی ناوکی .بەاڵم رژیم بە پێچەوانەوە نە تەنها ئەو کارەی بە گشتی ئەنجام نەدا بەڵکوو پەرەی داوە بە چاالک کردنی بەرنامەی ناوکی خۆیی بۆ دەست ڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی.
واڵتانی شورای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بە نەدانی متمانە بە بڕیارنامەکەی ئەمریکا بۆ دووبارەکردنەوەی گەماروی چەکو چولی ئێران نیشانیاندا کە ناوچەی رۆژهەاڵتی ناوین بە تایبەتی شارۆمەندانی ئێرانی توشی کێشەو گرفتی زیاتر دەبنو ناوچەکەش توشی شەڕو ئاژاوەی زیاترو کاولکاری زێدەتر. کاتێ لە ساڵی 2018ی زایینیو دوای باڵوکردنەوەی ئەو ئارشیوە گەورەیەی کە واڵتی ئیسراییل بە دەستی هێناو نتانیاهۆ باڵوی کردەوەو جیهان زانی کە رژیمی ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە ئاژانس چەندین جار ئیسالمی ئێران لە ماوەی وتووێژەکانی لەگەڵ گرۆپی راپوتی داوە سەبارەت بەوەی کە ئەگەری پێنج زێدە یەک ،بەر لەوو دوای ئەویش ،نە تەنها زۆرە رژیمی ئیسالمی ئێران مەوادی ناوکی لە ئەو ئارشیوە ،بەڵکوو دەیان شتی دیکەو شوێنی ناو خۆیی ئێران حەشار دابێتو هەروەها رێگە دیکەشی شاردوەتەوە ،بەاڵم الیەنگرانی رێکەوتنی نەدانی رژیم بە نوێنەرانی ئاژانس بۆ پشکنین ناوکی زۆر زوو ئەم درۆی ئێرانیان پەردەپۆش کرد لەو دوو شوینە نوێیە ئەوە نیشان دەدات کە یا بیانویان بۆ هینایەوەو بە کوردیەکەی ماس ماڵیان رژیمی ئیسالمی هەروا بە دوای بەرنامەی ناوکی کرد. ئێستا کە بۆ هەموو الیەک روون بوەتەوە کە رژیم خۆیەتیو گوێبیستی دەنگی دەرەوەی خۆیی گوێی بە بەلێنەکانی خۆیی نەداوەو ناداتو چەندین نییەو تا ئێستە گەمەی کردوە لەگەڵ واڵتە شوێنی دیکەی ناوکی لە ئێران هەیە کە لە چاو زلهێزەکان. جیهانی شاردوەتەوەو بەرنامەی دروست کردنی ئەمە لەالیکەوەو لەالیکی دیکەشەوە بە رەت بومبی ناوکی هەر لە کاردا ماوەو ماوەتەوە ،بەاڵم کردنەوەی پێشنیارەکەی ئەمریکا لە نەتەوە رەدکردنەوەی بڕیاری ئەمریکا لە شورای ئەمنیەتی یەکگرتوەکان رژیم لە جاران سوورتر دەبێت نەتەوە یەکگرتوەکان ،سەبارەت بە پێنەدانی چەکو لە کارەکانیو ئەمە بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ
دەستبەسەرا گریرانی ٤نەوتکێشی ئێرانی لە الیەن ئەمریکا
خۆیی وەسف دەکات .هەروا کە «مەجید تەخت رەوانچی نوینەری رژیم لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت :پەسەند نەکردنی ئەم بریارنامە نیشانی دا کە ئەمریکا بە تاک ماوەتەوەو لەمە بەدواوە دەبێ چاوەروانی ئەوە بین کە رژیم لە ناوچەکە زیاتر پشێویو ئاڵوزی بنێتەوە ،چونکا بەو باوەرە گەیشتوە کە ئەمریکا بە تەنها هیچی پێ ناکرێت تا ئەو کاتەی واڵتانی چینو روسیە بەرگری لێ دەکەن. هەر چەن دۆخی ئابووری ئێران زۆر خراپە ،بەاڵم ئەمە بە تەنهایی ناتوانێ لە ئێران ببێتە هۆی ئاڵوگۆڕی بنەرەتی لەو واڵتەو روسیەو چینیش بە دوای فرۆشتنی فرۆکە ،تانک ،شناوەرو چەکو چۆلە کۆنەکانی خۆیاننو کێ لە ئێران باشتر تا ئەو شتانەی پێ بفرۆشن ،هەرچەن واڵتی ئەمریکا
دژی ئەوەیە کە چەکە روسیو چینیەکان بێنە ناو ئێران ،بەاڵم ئەمڕۆ بە کردەوە دەتوانین ئەوە ببینینو چاوەڕێی ئەوە بین .لەالیکی دیکەشەوە خەڵکی ئێران دەبێ چاوەڕێی زیات بە تااڵنبردنی ژێرخانی ئابووری خۆیان بن. رژیم بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکوچولی نوێو مانەوەی خۆیی دەست بە هەموو کارێک دەداتو هەروا کە لە رێکەوتنی 25ساڵەی لەگەڵ واڵتی چین هەموو خەلیجی فرۆشت بە ئەو واڵتە تەنها بۆ ئەوەی لە شورای ئەمنیەت بەرگری لێبکاتو هیچ دەستکەوتێک بۆ خەڵکی ئێران لەو رێکەوتنەدا بوونی نییەو نەبوە .دەبێ چاوەڕیی بە تااڵنبردنی زیاتری سەرچاوە دارایەکانی ئێران بین لەالیەن دوو واڵتی چینو روسیەو گوشاری زیاتر بۆ سەر جەماوەری وەزاڵە هاتووی ئێران بین.
سپای قودسی ئێران لە سووریە مندااڵن بۆ کاری تیرۆریستی بەکاردەھێنێت دواڕۆژ
«بێال» ،لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە دەریادا ڕاگیراوە و ئێستاکە دەگوازرێنەوە بۆ «هیۆستۆن». دواڕۆژ دادگاکانی فێدێراڵی ویالیەتە یەکگرتووەکانی ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمین ئەمریکا ،مانگی ڕابردوو بۆ ڕاگرتنی ٤نەوتکێشی جار بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر رژیمی ئێرانی کە بەرەو ڤێنێزۆئێال دەچوون داواکارییەکیان کۆماری ئیسالمی ئێران ،دەستی بەسەر ٤باڵو کردەوە. نەوتکێشی ئێراندا گرتووە کە هەڵگری سووتەمەنی بەرپرسێکی ئەمریکایی بە «وال ستریت بۆ واڵتی ڤێنێزۆئێال بوون. ژۆرناڵـ»ـی ڕاگەیاندووە کە ئەو نەوتکێشانە بە بەرپرسانی زاری لە «وال ستریت ژۆرناڵ» ێ بەکارھێنانی هێزی نیزامی ڕاگیراون. ب ئەمریکاییەوە باڵوی کردووەتەوە کە دەوڵەتی بەپێی دۆسییەیەک کە لەالیەن ئەمریکاوە ئەو واڵتە دەستی بەسەر ٤کەشتیدا داگرتووە پێشکەش کراوە ،بازرگانێکی ئێرانی گرێدراو کە هەڵگری سووتەمەنی بۆ «ڤێنێزۆئێال» بوونە بە سپای پاسدارانەوە کە لەالیەن ویالیەتە و گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێرانیان پێشێل یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە وەک ڕێکخراوێکی کردووە. ئەمریکا ئەو کارەی وەک دووپاتکردنەوەی تێرۆریستی ناسێندراوە ،لە ڕێگای تۆڕی «سیاسەتی گوشاری النی زۆری» بۆ سەر رژیمی شێرکەتە ساختەکانەوە ،باری سووتەمەنیی گواستووەتەوە تا بە شێوەی شاراوە گەمارۆکانی تاران ئەنجام داوە. ئەو بەرپرسانە وتوویانە کە ئەو ٤کەشتییە بە ئەمریکا دەور لێ بداتەوە. ناوەکانی «لۆنا»« ،پاندی»« ،برینگ» و
سپاى قودسى سەر بە سپاى پاسداران کە بە رێکخراوێکی نێودەوڵەتی پێرۆریستیی دەناسرێت ،ئۆردوگاى ڕاهێنانى سەربازى و ڕاهێنانى چەکى بۆ مندااڵن و مێرمندااڵن لە سوریە دروست کردووە بۆ شەڕ و کردەوەى تیرۆریستى و خۆکوژى بەکاریان دەھێنێت. بەلەدى نیوز کە میدیایەکى سەر بە سوریەیە ،لە زمانى دژبەرانى ڕژێمى بەشار ئەسەدەوە باڵوى کردووەتەوە کە: لە چەند ڕۆژى ڕابردوو، گرووپ و میلیشیاکانى سەر بە کۆمارى ئیسالمى ،ئۆردوگاى ڕاهێنان و وەرگرتنى مندااڵنیان کردووەتەوە کە کەوتووەتە شارى تەدمرى ڕۆژهەاڵتى حمس. سەرچاوەکە باسى لەوە کردووە کە سپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسالمى ئەم بنکە سەربازییەى لە شارى تەدمر دروست کردووە بۆ ئەوەى مندااڵن تیایاندا ناونووس
بکرێن و بۆ کارى سەربازى بەکاریان بهێنن. میلیشیاکانى ژێر دەسەاڵتى سپاى قودسى پاسداران هەوڵ دەدەن مندااڵن و مێرمندااڵنى ژێر تەمەنى ١٨ساڵى ناوچە گوندەکییەکانى حمس کۆ بکەنەوە و وەک شەڕکەر و موجاهید ڕاهێنانیان پێ بکەن بۆ کردەوەى سەربازى و خۆکوژى. هەر ئەم میلیشیایانە لە دەیان ڕابردوو، مانگى مێرمنداڵى خوار تەمەن ١٦ ساڵیان لە شارى ئەلبوکەمال وەرگرتووە و بەشدارییان پێ کردوون لە خوولێکى تێرۆریستی و تێکدەرانە بە بەکارهێنانى مەبەستی گەیشتن بە ئامانجە ڕاهێنان و گرووپە دژە ئینسانیەکانی خۆی بەکار پێشتر چەک. ھێناوە. تیرۆریستى و توندئاژۆکەى «لواء فاطمیون»ی ئەفغانی، دەیان منداڵیان کۆ کردبوونەوە بۆ ئەوەى لە تەنیشت هێزە شەڕکەرەکانى ڕژێمى سوریەوە شەڕیان پێ بکرێت. جێگای ئاماژەیە ،رژیمی کۆماری ئیسالمی ھەر لە سەرەتای ھاتنە سەر دەسەاڵت و لە شەڕی کۆنەپەرستانەی نێوان دوو رژیمی جینایەتکاری بەعسی عێراق و رژیمی ئیسالمی ئێرانەوە ،مندااڵنی لە بەرەکانی شەڕ و بۆ پووچەڵ کردنەوەی مەیدانەکانی مین و ھەروەھا بۆ جۆرەھا کردەوەی
8
وتووێژ
ژماره ( )94ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٨/16 ، Dwaroj@komala.com
هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە: کوردستانی بوون ھەر ئەوە نییە تۆ بڵەی حیزبێکم لە کوردستانم ،گرینگ ئەوەیە تۆ دەبێ بە ھەموو شتێکەوە کوردستانی بیر بکەیەوە
وتووێژی تیشک تی ڤی لەگەڵ هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە ئامادەکردنی وتووێژ بۆ باڵوبوونەوە لە دواڕۆژ: سروە مستەفازادە
وتووێژ لەگەڵ بەرێز عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەیادی 75ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێمۆکرات، پ:وەکوو یەکەم پرسیار ،کاک عومەر دەزانن کە حیزبی دێمۆکرات پێدەنێتە 75یەمین ساڵی دامەزرانی خۆی ،ئامانج لە دامەزراندنی حیزبی دێمۆکرات وەکوو رێکخراوەیەکی حیزبییە کە ئێمە بیر لەوە بکەینەوە ،حیزب کە لە حاڵێکدا کە بزووتنەوەیەکی گەورەی کۆمەاڵیەتی لە سیاسیی چی بوو؟ و؛ دیارە حیزبی دێمۆکرات لە بزووتنەوەیەکی کوردی دابوە و ئامانجیشی کوردستان و مەسەلەی کورد بووە ،پێش دامەزرانی حیزبی دێمۆکرات و پێش کۆمەڵەی ژێکافیش بزووتنەوەی کورد واقعییەتی بووە ،و بوونی حیزبێک کە بێت ئەم بزووتنەوەی بەڕێوە بەرێت لە ھەموو بزووتنەوەی کورددا ھەستی پێکراوە ،ھەر بۆیە کۆمەڵەی ژێکاف درووست بوو. ئامانجەکانی کۆمەڵەی ژێکاف و حیزبی دێمۆکرات ، ڕەنگە لە ھێندێک بابەت جیاوازیان بێت ،بەاڵم لە ئەسڵ دا ئەوە بووە کە بتوانن ئەم بزووتنەوەیە ببەنە پێش و رێکخەر و سازماندەری ئەم بزووتنەوەیە بن. پ؛چۆن بوو کە حیزبی دێمۆکرات دوای تێپەرینی پێنج مانگ لە دامەزراندنی و پاش ماوەیەکی کورت توانی بگاتە لووتکەی دەسەاڵتی سیاسیی و ئەوە کە کۆماری کوردستانی دامەزراند؟ و؛ من الم وایە ئەوە ھونەری بزووتنەوەکەیە ،ھەر کاتێک ویست و داخوازی حیزبێک لەگەڵ ویست و داخوازی بزووتنەوەکە هاوتەریب بێت ،ئەوکاتە لە ھەڵچوون دایە ،دەفڕێ و ھەر حیزبێکیش نەتوانێ لەگەڵ ئەوانە بێت دەشکێ ،دەورە ،دەورەیەکە کە دەوڵەتی مەرکەزی الواز بوە و مەسەلەی کورد کە دەبێ ماف وەرگرێ لە ئارا دایە ،ئاڵووگۆری گەورە ھەیە ،دوای شەڕی جیھانی دووھەمە و کورد پێی وایە دەگا بە ئامانجەکانی و بۆیە ھەست و نەستێکی بەرینی کوردایەتی و ڕزگار بوون لە ناخی خەڵک و جەماوەر دایە ،تەقریبەن لە ناو ھەموو چینێکی کۆمەڵگادا بوونی هەیە و هەروەها بوونی کۆمەڵەی ژێکافیش تەنانەت بەو تەمەنە کەمەی کە بووی و ژێرزەمینی بوونیشی کە ئاسەواری زۆری ماوەتەوە لە بزووتنەوەی کوردیدا ،مەعلومە ئەو کاتەش حیزبی دێمۆکرات و شەخسی پێشەوا قازی محەممەد ،کە لە کۆمەڵەی ژێکافیش دابووە کاتێک دەردەکەوێ بزووتنەوەکە دەخوازێ کە ڕێبەری پەیدا بکا و لە ھەمان کاتتدا بزووتنەوەکەیە کە ڕێبەرەکەی خۆی یا ئەو حیزبەی کە لەگەڵیەتی دەباتە لووتکە. پ؛ حیزبی دێمۆکرات سەردەمی کۆماری کوردستان چ کاریگەرییەکی لەسەر ھۆشیاری نەتەوایەتی کورد دانا؟ و؛ لە ڕاستیدا ئەگر بڵێم نابێ بڵەی حیزبی دێمۆکرات چ کاریگەریەکەی دانا لەسەر ھۆشیاری نەتەوایەتی، دەبێ بڵەی درووست کردنی کۆمار ،سازدانی کۆمار و ئەم بزووتنەوەیە چ کاریگەرێکەی لەسەر حیزبی دێمۆکرات دانا؟ چۆنکە ئەو بزووتنەوەیە کە کۆماری لێ ھاتە دەرێ و زۆریش گەورەترە لە حیزبی دێمۆکرات و هەروەها لە ھەموو حیزبەکانی کوردستانیش ،بۆیە پێموایە زۆر ڕوانگەیەکی تەسکی
ئارادایە ناتوانین بڵێن چ تەئسیرێکی دانا ،حیزب بۆخۆی تەئسیری وەرگرت ،بۆخۆی تێیدا خارا و بارھات .زۆرکەس بوون لە کۆماردا کە حیزبی نەبوون واتە فکری نەتەوەیی زاڵتر بووە مەعلومە بۆیە حیزبی دێمۆکرات لەگەڵ کۆمار ئەگر خۆی وێکخا، ئەمە دەتوانن ئێمە بیڵێین کە بەڵێ دوروست کردنی کۆمار حیزبی دێمۆکراتیشی گۆڕی ،یانی دەقێکی لە مێشکی ھەموو کوردێکدا و لە بۆچوونی ھەموو حیزبێکدا شکاند کە کورد مافی ھەیە دەوڵەتی بێت کە کورد نەتەوەیە و ئەوە ئیتر ھەم حیزبی دێمۆکرات و ھەم ھەموو ڕووناکبیر و خەڵکی دیکەی کوردیش پاراو دەکا و دوای شکستی کۆماریش دەبینین ھەموو کەس لەوە دەخوا ،ھەموو کەس ئێستاش کۆماری کوردستان بۆی پشتیوانەیەکی گەورەی مێژووییە.
پ؛ کاک عومەر کەمێک لە مێژوو بێینە پێشەوە، حیزبی دێمۆکرات لە دەیەی شەستی ھەتاویدا چ ڕۆڵێکی لە بزووتنەوەیەی نەتەوایەتی گەلی کورد لە ڕۆژھەاڵت دابووە؟ و؛ من الم وایە حیزبی دێمۆکرات وەک حیزبێکی دژ بە کۆماری ئیسالمی و ئەو وەقتە و ئەوەی کە ئەوکات نەچوە ژێرباری کۆماری ئیسالمی و سکۆالریزمێک لە کوردستان بوو قەتعەن ھەبوونی حیزبە سیاسییەکانی ئەوکات کە ئەساسەن کۆمەڵە و دێمۆکرات بوون، رۆڵێکی گەورەیان بووە ،مقاومەتی خەڵکی کوردستان و ھەموو ئەوەی کردوویانە ،زۆر جێی شانازیە ،بەاڵم ئێستا کە چاوی لێدەکەم دەبێ ڕەخنە لە خۆمان بگرین بۆ لەو دەیەیەدا ئێمە نەمانتوانی ،یان خود کۆمەڵە و دێمۆکرات سەڕەڕای جیاوازییەکانیان، نەیانتوانی پێکەوە کیانێک بۆ کورد دروست کەن، کیان مەنزورم دەوڵەت نییە ،یانی سازەیێکی کوردی، کوردستانێکی نەتەوەیی ،ئەوەی ئێستا بیری لێ دەکەینەوە بۆ ئەوکات کە بزووتنەوەیەکی گەورە لە ئارادابوو ،نەمانکرد؟ ھەڵەی گەورەی ئێمە ئەوە بوو، من بێ تەعەسوب دەڵێم ھەم کۆمەڵە ھەم دێمۆکرات، ھەردووکیان چوون لەناو ئێرانییەکاندا پارتنێر پەیدا کەن لە جیاتی ئەوەی بزووتنەوەی کورد وێک بنێن و بیکەن بە ھێز ،ھەردووکمان دەمانھەویست پارتنێرمان بێ و ئێرانی پشتیوانیمان لێبکا تا ئێمە لە کوردستان بە ھێزتر بین ،بە کۆمەکی ئەوان کوردستان بە ھێزکەین ،ئەمە ئەو ھەڵە مێژووییە و ھەر تایبەت بە کۆمەڵە و دێمۆکرات نییە پێشتریش لە شۆرشی ئەیلولیش بەوالوە ھەر کراوە. پ؛ کاک عومەر ھۆکاری سەرەکی ئەو ھەڵە مێژووییە چ بووە؟ و؛ ھۆکاری سەرەکێکەی ئەوەیە کە ئێمە کەوتبووینە دەورەیەکەوە کە بزووتنەوەی کوردی و کۆمەڵگای کوردستانیش مەیلی جۆراوجۆری سیاسیی تێدایە،
ئێستا کە چاوی لێدەکەم دەبێ ڕەخنە لە خۆمان بگرین بۆ لە[لە دەیەی ,]٥٠کۆمەڵە و دێمۆکرات سەڕەڕای جیاوازییەکانیان، نەیانتوانی پێکەوە کیانێک بۆ کورد درووست کەن ،کیان مەنزوورم دەوڵەت نییە، یانی سازەیەکی کوردی، کوردستانێکی نەتەوەیی، ئەوەی ئێستا بیری لێ دەکەینەوە بۆ ئەوکات کە بزووتنەوەیەکی گەورە لە ئارادابوو ،نەمانکرد؟ ھەڵەی گەورەی ئێمە ئەوە بوو ،من بێ تەعەسوب دەڵێم ھەم کۆمەڵە ھەم دێمۆکرات ،ھەردووکیان چوون لەناو ئێرانییەکاندا پارتنێر پەیدا کەن لە جیاتی ئەوەی بزووتنەوەی کورد وێک بخەن و بیکەن بە ھێز ،ھەردووکمان دەمانھەویست پارتنێرمان بێ و ئێرانی پشتیوانیمان لێبکا تا ئێمە لە کوردستان بە ھێزتر بین ،بە کۆمەکی ئەوان کوردستان بە ھێزکەین، ئەمە ئەو ھەڵە مێژووییە و ھەر تایبەت بە کۆمەڵە و دێمۆکرات نییە پێشتریش لە شۆرشی ئەیلولیش بەوالوە ھەر کراوە.
ئەو مەیالنە دژبەری یەکیشن ،منافیسی یەکیشن، بەاڵم لە مەسەلەی دێمۆکراسی و مەسەلەی نەتەوییدا دەتوانن یەک بگرن ،ھەردووکمان ئێرانچی بووین، کوردستانی بوون ھەر ئەوە نییە تۆ بڵەی حیزبێکم لە کوردستانم ،گرینگ ئەوەیە تۆ دەبێ بە ھەموو شتێکەوە کوردستانی بیر بکەیەوە ،ئێمە چووین حیزبی کۆمۆنیست دروست بکەین لەگەڵ چەپی ئێران ئەنواعی پەیوەندی و پەیکارمان بوو خراپمیشمان نکردووە ،حیزبی دێمۆکراتیش لەگەڵ خان بابای تێھرانی ،بەشێک لە چریک و موجاھدین کە ئەوان بۆخۆیان کێشەیان بوو لەگەڵ یەک هاوپەیمانی بەست، ھەم پارتنێرەکانی ئێمە ھەم پارتنێرەکانی حیزبی دێمۆکرات و ئێمەش بۆخۆمان بێ کێشە نەبوین ،ئەو کێشەیە لەسەرمان زیاد بوو یانی باری خستە نێو بزووتنەوەکە تا ئێستاش ئەوە بووە ،من الم وایە ئەورۆ ئەگر دەرسێک لە دەیەی شەست وەرگرم بە ھەموو قارەمانیەتی و خەباتکاری گەلی کورد ،پێشمەرگە، حیزبەکان و کادری نھێنی کردیان ،دەبێی بڵێم، لە بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازدا :لەپێشدا کورد دەبێ خۆی یەکدەنگ وھاوبەستەو یەکگرتوو بێ. ئێمە دەمانتوانی ،ڕاستە بزووتنەوەی کوردی ڕۆژھەاڵت گەمارۆ درابوو ،ڕاستە ئەوجۆرەی کە دەبێ ببێ دەنگی بە دونیا نەدەگەیشت ،بەاڵم خۆ زیاتر دەیتوانی دەور بگێرێ ،دەیتوانی بمێنێتەوە ،دەیتوانی مانۆری زۆر گەورە بکا ،کۆماری کوردستان بە تەمەنێکی کەم و پانتاییەکی جوگرافییایی تەسک ئەو هەموو کاریگەرییەی دانا ،بۆ ئێمە نەماندەتوانی پارلەمانێکی کوردستان دانێین؟ کەیفی خۆیەتی کۆماری ئیسالمی با ھێرش بکا ،ھەر ئەو چەن مانگە دەمانتوانی ئەو کارە بکەین ،بۆ ئێستا بیر لەوە نەکەینەوە؟ ئەوەیە ماوەتەوە .کۆمار بە ئێمە دەڵێ ئێستا کە یادی 75 ساڵەی حیزبی دێمۆکرات دەکەین ،حیزبی دێمۆکرات حیزبێک بووە کە لە کۆمار بەشدار بووە ،بەڕێوەبەڕی بووە ،پێشەوا قازی محەممەد بەرپرسی بووە، ئەوەش تەئسیراتەکەی ،ھی چییە ئەو تەئسیراتە؟ با سەوادتر بوون؟ نەبوون ،لێزانتر بوون؟ نەبوون، دنیا زیاتری دەناسین؟ نەیدەناسین ،یانی ھیچکام لەوانەی تێدا نەبوو ،بەاڵم ئەو کات کارێکییان کرد کە ئەو کارە ماندگارە ،ئەمە بنچینەیە ،بنەڕەتە ،ئێمە ئێستاش دەبێ وابکەین ئەوەی لە دەیەی شەست نەمانکرد ھیوادارم لە ئێستادا حیزبەکانی رۆژھەاڵتی کوردستان بیکەن. پ؛ کاک عومەر بەرنامەکەمان تایبەتە بە یادی 75ساڵەی حیزب بۆیە پرسیارەکان زۆرتر لەم چوارچێوەیە ،ھەر لەدەیەی شەستی ھەتاویدا حیزبی دێمۆکرات چ کاریگەرێکەی لەسەر ھاوکێشە سیاسییەکانی ئێران و ناوچەکە دانا؟ و؛بە دڵنیایێوە بزووتنەوەی کوردستان بە حیزبی دێمۆکراتیشەوە و بە کۆمەڵەشەوە کاریگەری گەورەیان بووە، ...بۆ ڵ 9
وتووێژ درێژەی اڵپەری ٨ ھەموو ئازادیخوازان و نەتەوەکانی ئێران کە زوڵمیان لێدەکرا چاویان لە کوردستان بوو ،کوردستان ببوو بە سەنگەرێک و ڕووناکاییەک بۆ ھەموو، کە پشتی پێببەستن ،ئەو ھەموە سەرکوتەی لە ئێران کرا ،ئەو ھەموە چااڵکوانە سیاسییە کە بەرێکران لە کوردستانەوە و پێی چوونە دەرێ یا دێمۆکرات ناردنی یا کۆمەڵە ،ئێرە موحیتێکی ئازاد بوو ،کوردستان حیزبی جۆراوجۆری تێدابوو و قسەشیان بە ئێمەش دەکوت ،پێشیان دەکوتین ناسونالیستن ڕەخنەشیان لێدەگرتین، من ناڵێم کەمووکووڕیمان نەبوە بەاڵم بە ھەموو ئەوانەوە ،کوردستان ئاڵتێرناتیڤێکی چکۆلە بوو لە بەرابەری کۆماری ئیسالمیدا ،توودەییەکانی تەرەفداری کۆماری ئیسالمی تەرەفداری خەتی ئیمام و خومەینی دەیانتوانی لێرە بن دەیانتوانی لەناو حیزبی دێمۆکراتیشدا بن ،ئەڵبەتە تەئسیری باشیان لەناو حیزبی دێمۆکراتدا نەبوو ،یانی یەکێک لە سەرئێشەکان ئەوە بوو یانی وەک چۆن ئێمە چوونمان بۆ ناو حیزبی کۆمۆنیست تەئسیری باشی نەبوو .بەڵێ بۆیە ئەگر باسی حیزبی دێمۆکرات بکەی تەئسیری مووسبەتی بوو ،ئەوەندەی کە ئەو بزووتنەوەیە خۆ ڕاگرێ و ڕەوالەتێکی موتەمەدینانە لە بزووتنەوەی کورد لە مقابیل بیرتاریکیەک کە کۆماری ئیسالمی خەریک بوو دوروستی دەکرد بمێنێ. پ؛ حیزبی دێمۆکرات لە دەیەی شەستی ھەتاویدا چ پێگەیێکی سیاسی لە نێو حیزبەکانی کوردستان ھەبوو بە گشتی؟ و؛ تەبعەن ئێمە و حیزبەکانی دیکەی ئەوکاتی کوردستان لەگەڵ باشوور لە پەیوەندیدا بوین و ئیرتباتمان خۆشبوە ،ھەم حیزبی دێمۆکرات و ھەم کۆمەڵە پەیوەندی باشمان بوە و تا ئێستاش حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵەش دوو حیزبن کە لە باشوور و باکور و ڕۆژئاوا خەڵک دەیانناسێ، حیزبی دێمۆکرات یەکێک لە ڕەوتە سەرەکێکانی بزووتنەوەی کوردە لە ڕۆژھەاڵتی کوردستان و تەبیعییە ھەموو کەس ئاوا دەیبینێ و دەیناسێ.
دەکرێ یەکەیەکی سیاسیی یەکگرتوو لە کوردستان ھەبێ بە مەیلی جۆراوجۆری سیاسییەوە ،دەکرێ پارلەمانێک لە تاراوگە بۆ کوردستان پێک بێنین و کاری پێبکەین ،دەکرێ ئەوە دیاری بکەین تا ھەڵبژاردنێکی ئازاد ،کوردستان چۆناوچۆن ئیدارە بکرێ ،مەدرەسەکانی چۆن بێ ،ماڵییاتی چۆن بێ، ئەوە لەناکاو کۆماری ئیسالمی تێکچوو ،الوازبوو، نەما ،ئێمە چ سیاسەتێکمان بەرانبەری ھەبێ، ئێمە بەرانبەر ھەموو ئە پێویستییانەوە بێدەنگین. دەبێ ئەوە بکەین و تەوافقی لەسەر بکەین .ئێمە بە خۆشییەوە ئێستا ئەو جۆرە باسانە لە نێواندا ھەیە ،بەاڵم کات پێموانییە زۆر بەدەستەوەبێ ،زۆر جیدی ئێمە دەبێ ئەوانە بەرینە بواری کردەیی، من دەڵێم ئاڵترناتیڤی سێبەر دوروست کەین لە کوردستان ،بە راحەتی پێیان بڵەین کاکە ئەو ماڵیاتە مەدەن ،ئەو پوڵی بەرقە بدەن ئەوە ئاوابێ، ئەوە نەزەری ئێمەیە ،کەس ئەوانەی ماڵیان لێ داگیر دەکرێ و شورشگێر بوون و پێشمەرگە و
ئەگر بمھەوێ سەریح بم حیزبەکانی ڕۆژھەاڵت لەو پتانسییێل و زەرفییەتەی کە ئەورۆکە لە ڕۆژھەاڵتی کوردستان ھەیە دوورن، ،وئەو پێویستیانەی کە ئەورۆ لە ڕۆژھەاڵتی کوردستان پێویستێتی، ئێمە لە پاشین، زۆر لە پاشین .یانی بزووتنەوەکە ،خەڵکەکە، پێگەی کۆمەاڵیەتیمان کە خەباتمان تێیدا کردوە و تێیدا بار ھاتووین و ڕاھاتووین ،زۆر زۆر بەنەزەری من لە پێشترە لە ئێمە و دەبێ ئەوە چارەسەر بکەین. پێش ھەموو شتێک ئەو دەرسە وەرگرین و کوردستانی بیر بکەینەوە و سەعی بکەین یەکەیەکی سیاسیی کە مەیلە جۆراوجۆرەکان لە کوردستان لە خۆگرێ، سازبکەین .پێویستە و مەجبوورین ئەو کارە بکەین.
پ؛ ئەی لە ئێستادا ئەو پێیەگەیە سیاسیە چۆن دەبینن؟ و؛ لە ئێستادا ئەگر خۆمان خراب نەبین دەتوانێ باشتر بێ ،بەاڵم ئەگر بمھەوێ سەریح بم حیزبەکانی ڕۆژھەاڵت لەو پتانسییێل و زەرفییەتەی کە ئەورۆکە لە ڕۆژھەاڵتی کوردستان ھەیە دوورن ، ،وئەو پێویستیانەی کە ئەورۆ لە ڕۆژھەاڵتی کوردستان پێویستێتی ،ئێمە لە پاشین ،زۆر لە پاشین .یانی بزووتنەوەکە ،خەڵکەکە ،پێگەی کۆمەاڵیەتیمان کە خەباتمان تێیدا کردوە و تێیدا بار ھاتووین و ڕاھاتووین ،زۆر زۆر بەنەزەری من لە پێشترە لە ئێمە و دەبێ ئەوە چارەسەر بکەین. پ؛ پێویستە چ بکەین کاک عومەر؟ و؛پێش ھەموو شتێک ئەو دەرسە وەرگرین و کوردستانی بیر بکەینەوە و سەعی بکەین یەکەیەکی سیاسیی کە مەیلە جۆراوجۆرەکان لە کوردستان لە خۆگرێ ،سازبکەین .پێویستە و مەجبوورین ئەو کارە بکەین ،بۆ ژینگە پارێز ،بۆ یارمەتی کرماشان لە کاتی بۆمەلەرزە ،تۆڕوو ڕایەڵەی کۆمەاڵیەتی لە ھەموو کوردستانەوە سازدەبێ ،لە ورمێ و سۆما و برادۆستەوە ئیمکاناتیان بۆ دەچێت ،خەڵک لە الو و پیر بۆ ھەموو کارەساتێکی کۆمەاڵیەتی، بۆ ھەموو خەباتێکی سیاسیی ئامادەیە ،کاتێک حیزبەکان بانگەوازی مانگرتن دەدەن بە پێشوازی دەچن ،بۆ مەسەلەی ژینگە پارێزی کۆ دەبنەوە، ،خۆ ھەموویان کۆمەڵە نین ،ھەموویان دێمۆکرات خەباتکار بون ڕێگە مەدەن ،ماڵەکەی ھەرکەس نین ،زۆریشیان کەسی غەیری حیزبین ،مەیلی بیکرێ لێی دەستێنینەوە ،ماڵییات لەسەر خەڵکی جۆراوجۆری سیاسییان تێدایە ،بەاڵم لەسەر ئەو کەم دەست و ھەژار کەم بێتەوە ،دەبێ ڕۆچینە ناو مەسەالنە یەک دەگرن وکاری گەورەش دەکەن ،ژیانی واقعی خەڵکەوە ،کە خەڵک تەسویرێک پەیدا بکا بڵێ ،بەڵێ ئاوا دەکا حوکومەتی کوردی ،بۆ ئێمە دەبێ دەرسیان لێ وەرگرین. پ؛ یانی پێتانوایە حیزبەکانی ڕۆژھەاڵت دەبێ زۆرتر خوێندن و بۆ ھەر شتێکی دیکە ،ئێمە بەرنامەمان خۆیان ئاپدەیت کەنەوە لەگەڵ خەڵکی ڕۆژھەاڵت؟ چییە؟ ئێستا سێ مانگی دیکە ئێران بشێوێ، گرینگ ئەوەیە بە پێی پێویستییەکانی ڕۆژھەاڵت ئێمە کتێبەکانی دەرسی چیان لێدێ؟ ئێمە ھەر لە ھەنگاو ھەڵگرین .ئێمەش قەبووڵی ئەوە بکەین کە کالسی ئەوەڵەوە چ کتێبێکی دەرسی دەدەینە
دەست قوتابییەکان؟ کۆمەڵە بۆخۆی کتێبی خۆی چاپ دەکا ،حیزبی کۆمۆنیست بۆخۆی کتێبی خۆی چاپ دەکا ،دێمۆکرات بۆخۆی کتێبی خۆی چاپ دەکا ،خەبات بۆخۆی کتێبی خۆی چاپ دەکا!،؟ تۆ چاولێبکە کوردی باشوور کە ھەمیشە وەزعی نێونەتەوەیی یارمەتی دەریان بووە ،ئەگە ئەوکاتەی بەرەی کوردستانیان دوروست نکردبا و توافقێکیان نکردبا نەدەچوونە پێش. ئێمە لە ئێستادا زۆر زیاتر دەبێ بیر لەوانە بکەینەوە، من پێموایە ئەوانە دەبێ ببێتە مژاری جیدی ڕۆژ، ئیدارە و ژیان ھەتا ھەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت. قوبوڵمانە ئێمە دەڵەین پرۆالریزمی سیاسیمان قوبوڵە ،سێکۆالرین ،جیایی دین لە دەوڵەتمان قوبوڵە ،ھەموو مەزھەبێک ئازادە ،دەوڵەت یارمەتی ھیچ مەزھەبێک ناکا زوڵم و زۆری لێبکرێ ،ھەموو ئەوانە دەڵێین ،ھەڵبژاردنیش دەکەین ،ھەموومان قوبوڵمانە ھەرکەس دەنگی زۆرتر بوو ،ئێئتالف دەکرێ وەکوو ھەموو دنیای ئەورۆکە کە دەیبینین لە شەرق و غەرب و ھەموو جیھاندا ،پارلەمانتاران وحیزبەکانی کە دەنگ دێننەوە و ئەو مەیلە سیاسییانە کە دەنگ دێننەوە ،ئیئتالف دەکەن، ئەوەی زۆرینە بوو حکوومەت پێک دێنێ ،بەاڵم ئەورۆ کۆماری ئیسالمی دوومانگی دیکە ڕووخا و جەنجاڵ و کێشەی گەورە دوروست بوو ،ئێستا دەیبینین ھەموو پااڵوگەی گاز و نەوتی ئێران لە ئێعتساب دایە ئەوە پەرەی ستاند ،جۆرێکی دیکە بوو ،کوردستانیان وەک چۆن سەدام حوسێن ڕۆژێک لە کوردستان ھێزەکانی کشاندەوە و مەرکەزی تەقوییەت کرد ،لە مێژووی ئێراندا دیومانە ئەگر مەرکەز زۆری بۆھات ،لە مەرکەز خۆی بە ھێزدەکا دێتەوە بۆ حاشیە ،لە درێژەی مێژووی ئێراندا ئێمە چەندینجار ئەوەمان دیوە .ئەوە ھات ئێمە پچینەوە ساڵێک ،دووساڵ ،سێساڵ زۆر ئازا بین با نۆمانگ دەمانگ ھەڵبژاردن وئەوانە دەست پێدەکەین. پ؛ کاک عومەر باسی داھاتووی ئێران و کوردستانت کرد بەتایبەتی کوردستان ،ئێوە وەکوو کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و دوو حیزبیتر لە ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی ڕۆژھەاڵتی کوردستاندا چ پالنێکتان بۆ داھاتوو ھەیە؟ و؛ ئەو قسانەی کەمن عەرزت دەکەم ئەوە خەون و ئاوات وئارەزووی منە و دەزانم بەڕێزانی دیکەش لەگەڵ ئەوە دوور نین ،بۆ ئەو ناوەندە ئێمە دەبێ لەسەر ئەوە کار بکەین زۆر ڕۆشن ئێمە دەبێ ئەو ناوەندە بگەیەنین بەو جێیە کە بتوانێ یەکەیەکی سیاسیی بێ لە کوردستان ،نەک وەتاغێک بێ یا سازەیێک بێ بۆوەی حیزبەکان دیالۆگی تێدا بکەن و جارجار بەیانییەی تێدا بدەن ،ئەمە کافی نییە ،دەبێ ھێزی یەکگرتووی پێشمەرگە درووست کا ،دەبێ ببێ بەوە یاساکانی ئیدارەی واڵت بۆ کوردستانێکی دێکە دوای کۆماری ئیسالمی ھەر لە ئێستاوە بنووسرێتەوە .کاتێک بەهەشتی لە پاریس خۆمەینی پاکەتێکی پێدەدا و پێی دەڵێ ئەو پاکەتە مەکەوە و دەڵێ من ئەوە دەچمەوە بۆ ئێران و ئەگر لەوێ سەرکەوتین ئەوە بیدەوە بە خۆم ئەگر نا من مردم و شکاین جا ئەکاتە بیکەوە، کە دەیھێنێتەوە و دەیداتەوە بە خومەینی، خومەینی دەڵێ نازانی ئەوە چییە؟ دەڵێ ناوەاڵ، دەڵێ ئەوە قانوونی ئەساسی کۆماری ئیسالمی ئێرانە ،خومەینی لە نەجەف قانونی ئەساسی ئێران دەنووسێ ،ئێمە بەو ھەموە ئاکادێمیستە کورد و ڕووناکبیرە ناتوانین لە ئێستاوە یاسای ئیدارەی واڵتەکەمان دەست پێبکەین؟ .ئەو ھەموە کوردە لە دانیشگاکانن ،مامۆستای زانکۆن بە ئوروپاو ئامریکا باڵو بونەتەوە ناتوانن لۆبیگەرییەکی باش بکەن؟ ئێمە دەبێ بیر لەوانە بکەینەوە و کاری جیددی لەسەر ئەوانە بکەین ،وەزیفەی ئەو ناوەندە ئەوەیە ،ئەگر ئەوە بکا ئەو ناوەندە ئیفتخارێکی میللی بۆخۆی درووست کردوە .چۆن کۆمەڵە دەڵێ من یەکەمجار چەکەم بە زۆری خستە سەر شانی ژن و ئەوە ئیفتخارێکە بۆ من ماوەتەوە، حیزبی دێمۆکرات دەڵێ لە کۆماری کوردستان من یەکەم حیزب بووم و ئەو حیزبە بوم کە لە کۆماردا بەشداریم کردوە و کۆمارم ڕێک خستووە و ئەو ئیفتخارە بۆم ماوەتەوە ،ئێستاش ئەو ناوەندە
ژماره ( )94ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٨/16، Dwaroj@komala.com
بۆ ئەو ناوەندە ئێمە دەبێ لەسەر ئەوە کار بکەین زۆر ڕۆشن ئێمە دەبێ ئەو ناوەندە بگەیەنین بەو جێیە کە بتوانێ یەکەیەکی سیاسیی بێ لە کوردستان، نەک وەتاغێک بێ یا سازەیێک بێ بۆوەی حیزبەکان دیالۆگی تێدا بکەن و جارجار بەیانییەی تێدا بدەن ،ئەمە کافی نییە ،دەبێ ھێزی یەکگرتووی پێشمەرگە درووست کا ،دەبێ ببێ بەوە یاساکانی ئیدارەی واڵت بۆ کوردستانێکی دێکە دوای کۆماری ئیسالمی ھەر لە ئێستاوە بنووسرێتەوە. و دانە دانەی ئێمە ئاوا ئیفتخارمان بۆ دەمێنێتەوە کەلەسەر ئەو مەسەلە ئەساسییانە تەوافوق بکەین. پ؛ کاک عومەر چەندە خۆشبینن بەوەی کە لە ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی ڕۆژھەاڵت بگەنە خاڵێک بۆ ئەوەی کە یەک گوتارییەک بۆ کوردی ڕۆژھەاڵت درووست بێت؟ و؛ ئەگر خۆشبین نەبم واوەیالیە ،ئەوە ناکەین چ دەکەین، ئەوە نەکەین یانی مەرگی خۆمان ،زۆر بەڕاشکاوی دەبێ بڵێم ،ئەو دەورەیە نەماوە وەک دەیەی پەنجا و کاتی ڕووخانی ڕژیمە شا ،دێمۆکرات بۆخۆی ھێز کۆکاتەوە و کۆمەڵە بۆخۆی ھێز کۆکاتەوە و هەر ئەو دوو حیزبە دەبن ،بە دڵنییایی وا نابێ .بە دڵنییایی ئەگەر ئەو کارانەی کە ئاماژەم پێداوە نەکەین ،دونیای دەرەوە بایەخێکمان بۆ دادەنێ ،نە ئۆپۆزیسیونی ئێرانی و نە برا کوردەکانی خۆشمان ،جا ئەگر ئێمە ھیندە بێکیفایەت بین و نەتوانین بە توافوقێک بگەین و ئەگر بیر لەوە بکرێتەوەکە ڕەنگە ئەوە سەرنەگرێ ،سەرنەگرێ فاجعەیە و واوەیالیە .ڕۆژھەاڵتی کوردستان بەو بەستێنە گەورە و ئەو خەباتە گەورەیەی کە تێیدا ھەیە ،بەو ھۆشیارییە سیاسییەی کە تێیدا ھەیە ،بەو پێشرەوی فەرھەنگی کە لە ڕۆژھەاڵتی کوردستان ھەیە ،ئێمە واڵمی نەدەینەوە، ڕۆژھەاڵتی کوردستانە بەنەزەری من تووشی کێشە و مڵماڵنەی ناوخۆیی دەبێ و خەڵکیش بەسەریدا زاڵ دەبێ ،ئۆپۆزیسیونی ئێرانیش بەسەریدا زاڵ دەبێ و زەرەری گەورەی تێیدا دەکەین .چونکە من وەزعەکە وادەبینم ،من پێموایە ئێران لە گۆڕان دایە و بەنەزەری من ھەموو بەرپرسانی حیزبەکانی ڕۆژھەاڵتی کوردستان کە ئێستا لەو ناوەندەین ،ھەست بەو بەرپرسیارەتییە دەکەن ،درایەت و عەقلی ئەوە ھەیە بگەین بە ئەنجام، ئێستا کەم ڕۆیشتوین بەاڵم دەتوانین خێراتر برۆین.
پ؛ کاک عومەر وەکوو پرسیاری کۆتایی پێیوەندی ئێوە وەکوو کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەگەڵ حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران چۆنە؟ و؛ ئێمە پەیوەندیمان باشە جیا لەوەی لەو ناوەندە بەیەکەوە ھاوکارین و کار دەکەین ،بەاڵم ئەگر ئەو سااڵنەش چاو لێبکەین لە بەرامبەر کۆماری ئیسالمیدا لە زۆر ھەڵوێستی سیاسیی ،ئێمە نزیکایەتیمان بووە ،لە ناوەند دیالۆگمان ھەیە و ھیوادارم ئەو پەیوەندییانەش لە پێناو گەشە پێدانی ئەو ناوەندە زۆرتر پەرە بستێنێ.
9
10
ژنان
ژماره ( )94ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٨/16 ، Dwaroj@komala.com
پێناسەی جنسییەتی ڕێگەری بەختەوەرییە
سولماز دوروودی ئەم وێنەیە ,خانمە نیگارکێش ئێلین زالتکۆویچ ( )Elin Zlatkovic دوای سێ رۆژ کاری بەردەوام کێشاویەتی .وێنەکە وێنەی ئەکتەری سەرەکیی چیرۆکی پیپپی لۆنگسترومپە لە نووسینی چیرۆکنووسی بەناوبانگی سۆئێدی ()Astrid Lindgren ئاسترید لیندگرێن .پیپپی نموونەی کچێکی سەربزێو و ئازایە کە لەدەرەوەی چوارچێوە دیاریکراوەکانی کۆمەڵگا هەڵسووکەوت دەکا و دەیەوێ خۆی بێ و ئەوەی بەدڵیەتی بیکا بەبێ ئەوەی کەسانی دیکە بتوانن سنووری بۆ دیاری بکەن. ئێلین باس لەوە دەکات کە بۆ ئەوەی ئەنجامی کارەکانی تەواو بەدڵ بێ واز لە کارکردن ناهێنێ و بەردەوام ئەبێت
تا دەگاتە ئەو ئاکامەی بەدڵیەتی .لە ڕێگەی ئەم وێنەیەش پەیامێک دەنێرێ بۆ هەموو کچان و ژنان کە لە ساڵی 2020یش هێشتا ئێمە لە کۆمەڵگایەکی پیاوساالر دەژین و ئەبێ بەردەوام بین لە کارکردن بۆ گەیشتن بە مافەکانمان. باسی پەروەردەیەک کە کچان ئازا و بزێو باربێنێ باسێکی بەردەوامی الیەنگرانی یەکسانی و مافی ژنانە .ئەوەی کە هەوڵ بدەین کچەکانمان فێرکەین پارێزگاری لە خۆیان بکەن ،ئامادە نەبن بێمافی و زۆر قەبووڵ بکەن و پێداگربن لەسەر ئەستاندنی مافەکانیان. سەرەڕای ئەوەی ژنان دەبێ شێلگیرترین خەباتکارانی ئەو سەنگەرە بن و هەنگاونان و هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی دنیایەکی یەکسان وەکوو ئامانجی سەرەکیی هەوڵەکانیان دابنێن بەاڵم ئەوەی کە زۆرجار لەبیر دەچێ ئەوەیە کە هەوڵدان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی یەکسان ئەرکی هەموو مرۆڤەکانە و تەنها
ژنان یان پیاوان یان جنسەکانی دیکە بەتەنهایی ئەو ئەرکەیان لە سەرشان نییە .ئێمەی کە دەمانەوێ کچانمان ئازا و سەربزێو و سەربەخۆبن چ بیرێکمان لە باقی کۆمەڵگا کردووەتەوە؟ ئەی پەروردەکردنی کوڕەکانی یەکسانیخواز دیوێکی دیکەی ئەو دراوە نییە؟ بۆچی بە جێگەی ئەوەی تەنها خەمی ئەوەمان بێ کچەکانمان یەکسانیخواز پەروەردە بکەین هەوڵی ئەوە نەدەین کە مناڵەکانمان بە بێ لەبەرچاوگرتنی جنسیان بە شێوەی ئینسانی گەورە کەین؟ ئایا کاری بنچینەیی ئەوە نییە کە پەروەردەی کۆمەڵگا ئینسانی بێ و تێیدا جنسییەت دیاریکەری ماف و دەسەاڵت و ...نەبێ؟ لێکۆڵینەوە خەسارناسییەکانی سەر توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان نیشانیان داوە کە چەنێک کار بۆ ئەو کچانەی کە تووشی تووندوتیژی بوون کراوە ئەبێ دوو ئەوەندەش کار بۆ ئەو کوڕانە بکرێ کە تووندووتیژیان نواندووە چونکە ئەو هەر هەڵسووکەوتێک بەرانبەر بە ژنانی کوڕانە بەو فەرهەنگەوە گەورە کراون کە دیکەن. خۆیان بە خاوەنی ژنانی نزیکیان دەزانن هەموومان پێکەوە دەبێ کار بۆ ئەوە و هاوکات پێیان وایە خاوەنی مافی بکەین کە جنسییەت چیدیکە لە
کۆمەڵگادا گرینگی و دەوری نەبێ ،تەنها ئەوکاتەیە کە هەموومان دەتوانین خۆمان وەکوو مرۆڤێکی ئازاد پێناسە بکەین، پێشکەوین و چێژ لە ژیان وەرگرین.
توندوتیژی لە ناو خانەوادەدا چیمەن جەوانروودی
دیاردەی توندوتیژی خێزانی یەکێک لەودیاردە ترسناکانەیە کە تایبەت بە کۆمەڵگایەکی دیاریکراو نییە و لە شکڵ و فۆرمی جیاوازدا بووەتە بەشێکی جیانەکراوە لە ژیانی کۆمەاڵیەتیی تاکەکانی کۆمەڵگا، ئەم دیاردەیە کارتێکردن و ئاسەواری خراپی لەسەر هەموو الیەنەکانی ژیانی بنەماڵەیەک لە ڕووی جەستەیی، عاتفی و دەروونی و تەنانەت کۆمەاڵیەتیەکانیشەوە پەیوەندییە هەیە .ژیانی خێزانی و کۆمەڵگا دەشێوێنێ و ،بەگشتی بنچینە و بنەما سەرەکییەکانی ژیانێکی ئاسایی لە گرێژنە دەبا. توندوتیژی بەرامبەر بە ژنانی بنەماڵە زۆر بەرفراوانترە ،بەتایەت ژنانێک کە لە بنەماڵەدا رۆڵی «دایکایەتی» و بەڕێوەبەرایەتی و کاروباری بارهێنان و پەروەردەی لە ئەستۆیە ،لەڕاستیدا ئەو ڕۆڵەیان بەسەردا دەسەپێنن بێ ئەوەی بۆ ئەو ڕۆڵە فێر بوبێتن و بار هاتبێتن .کەواتە سپاردنی ئەم ئەرکە بە ژنان بەو شێوەیە و چاوەڕوانیی ئەوەی کە دایک کە ژنە و خۆی لە کۆمەڵگای پیاوساالردا کۆیلەیە و لە دەرفەتی پەروەردەی شێاو و سەردەمییانە و خۆپێگەیاندن لەو بوارەدا بێبەش بووە لە خۆیدا توندوتیژییە. توندووتیژی خێزانی تەنیا ئەو دوو کەسە ناگرێتەوە کە تووشی کێشە بوون و گرژی و ئاڵۆزیان لە نێوان
دایە ،بەڵکوو هەموو ئەندامانی خێزانەکە دەگرێتەوە وکاریگەری نگاتیڤ ونەرێنی لەسەر دەروونیان بەجێدەهێڵێ. توندوتیژی تایبەت بە ژن یان پیاو نییە و دیاردەیەکی گشتییە لە کۆمەڵگای پیاوساالردا ،واتە ژنان و پیاوان هەردووکیان دەتوان هەم قوربانی و هەم تاوانباری ئەو توندوتیژییە بن .بەاڵم لەبەر ئەوەی سیستمی پیاوــباوکساالر لە سەر بنەمای بااڵدەستیی پیاوان دانراوە و یاسا و ڕێسا و نەریت و کولتوورەکانی ڕێگەی بە پیاوان داوە بۆ توندوتیژی و توندوتیژی دژی ژنان نۆرماڵیزەکراوە (کە ئەمە لە ئامارەکاندا بە ڕوونی دەردەکەوێ کە نزیکەی تەواوی توندوتیژییەکانی نێو خانەوادەکان لە الیەن پیاوانەوە دەکرێن) ئەم دیاردە دزێوە وەکوو دیاردەیەکی پیاوانە پێناسە دەکرێ. پرسیارێکی گرینگ کە لە پەیوەندی لەگەڵ باسی توندوتیژی دێتە گۆڕێ ئەوەیە کە ئایا لە بوون و سەرهەڵدان و مانەوەی دیاردەی تووندوتیژی خێزانی لە ئاستی بەرپرسایەتیی تاکدا ،هەموو ئەندامانی بنەماڵە وەک یەک دەور و کاریگەریان هەیە؟ واتە ئایا هەموو ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە کە تێیدا تووندوتیژی بۆتە دیاردەیەکی باو و رۆژانە ،وەک یەک بەرپرسن لە سەرهەڵدان و گەشە و مانەوەی ئەو دیاردەیەدا؟ لەم بارەوە پێویستە بڵێین نەخێر ،بەڵکوو ئەو کەسەی کە توندوتیژی بەکاردێنێت بەرپرسی سەرکییە بەاڵم هاوکات پێویستە لەبیرمان نەچێت کە ئەو
کەسەی قبووڵی دەکات بەبەردەوامی لەژێر هەڕەشە و دیاردەی توندوتیژیدا بێ ،لەڕاستیدا وەک بەرهەمهێنەرەوەی ئەم دیاردەیە ڕۆڵی بەرچاو دەبێنێ لە سەرهەڵدان و مانەوەی دیاردەی تووندتیژیدا ،چوونکە قبووڵی کردووە کە ئەم دیاردەیەی بەسەردا پراکتیزە بکرێ و بەداخەوە لە پێناو بنبڕکردنیدا زۆر جار نەک هیچ هەوڵێک نادا بەڵکوو بە مافی بەرامبەرەکەی دەزانێ کە لەزۆر حاڵەتدا ئەم سازان و ملکەچ بوونە توندوتیژی خێزانی تا ئاستی دیاردەیەکی ئاسایی لە نێو بنەماڵەدا وەک دیاردەیەکی باو چەسپاندووە .لەو روانگەیەوەیە کە دەڵێین خودی قوربانییەکە تاونبارە لە سەرهەڵدان و گەشە و مانەوەی ئەم دیاردە نامرۆڤانەیەدا .دیارە ئەو قوربانییانە ــ کە زۆربەری هەرە زۆری جار ژنانن ــ لە واڵتانی خاوەن یاسای کۆن و ئایینی و دواکەوتوودا لە کولتوورێکدا پەروەردە کراون و یاسایەک بەسەریاندا زاڵ بووە کە ئەو تێگەیشتنە و ئەو ڕوانینە چەوسێنەرانە و پڕ لە هەاڵواردن و دژە ژنە بەسەریدا زاڵە و وای کردووە مافی خۆیان نەزانن و تەنانەت
ئەگەریش بیزانن یاسا و ناوەند و شوێنێک نییە کە پشتیوانییان لێبکا و داڵدەیان بدا و یارمەتییان بکا لەو دۆخە دەرباز بن .تەنانەت لە واڵتانی پێشکەوتووشدا سەرەڕای بوونی یاسای گەلێک مرۆڤانیتر کە پشتیوانی لە قوربانیان دەکا هێشتا بە شێوەیەکی بەرچاو ئەو کولتوورە زاڵە. تایبەتمەندیەکانی توندوتیژی دژ بە ژن _١کاتێک پیاوێک هەڵدەستێت بە لێدانی فیزیکی و جەستەیی بێڕێزی یان هاوسەرەکەی، سووکایەتی پێ دەکات ئەوە لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە ئازاری دەدات و ئەم شێوازە لە توندوتیژیی، بە «توندوتیژی بەئەنقەست» ناودەبرێت. _٢ناوەڕۆکی توندوتیژی خێزانی پێش هەمووشتێک پێشێلکردنی ماف و ئازادی تاکەکەسییە ،سەپاندن و سەلماندنی زۆرەملێی هەربابەتێک کە مرۆڤ الی خۆی پێی دروستە و ئەم بۆچوونەی خۆی بە زۆر بەسەر بەرامبەرەکەیدا بسەپێنێ ،ئەوە دەچێتە خانەی توندوتیژییەوە.
_٣کەسێک کە توانای بەرگریکردن لە خۆی نییە و لەو کاتەدا تەنها لەبەر الواز بوونی هێزی بەرگریکردن لەخۆ تووشی دیاردەی توندوتیژی دەبێتەوە و کەسی پەالماردەر یان توندوتیژیکەر کە خۆی پێ کۆنترۆڵ ناکرێ و جا چ لە رووی جەستەیی یان دەروونی یان تەنانەت بیرکردنەوە و هزرەوە خۆی بەسەر تاکەکانی بنەماڵەدا دەسەپێنێ ،ئەوە بێگوومان دەبێتە هۆی ئازاردانی بنەماڵەکەی و ئەم دیاردەیەش وەک الیەنێکی نگاتیڤی کرداری دێتەئەژمار و لە خانەی توندوتیژیدا پێناسە دەکرێ. _٤توندوتیژی خەسار و زیانی ئابووری قەرەبوونەکراوەی لەسەر بژیوی بنەمالە و کۆمەڵگا وهەروەها ئاسەواری خراپی درێژماوەی جەستەیی و دەروونی لەسەر کەسایەتی تاک و ئەندامانی بنەماڵە بەجێدەهێڵێ.
جیهان مردن لە ئاکامی برسیەتی پارێزهەڵگرە و دەکرێت بەری پێ بگیرێت
وەرگێران لە ئاڵمانیەوە :پدرام زارێعی «هەر منداڵێک کە لە برسیەتی دا بمرێت ،دەکووژرێت». ئەم وتە ناسراوەی ڕەخنەگری سەرمایە داری ،ژان تسیگلر* ،پێش پەتای جیهانی کۆڤیدی(١٩کۆرۆنا) پڕ لە ڕاستی و دروستی بوو و ئیستاکەیش هەر بێ گۆڕینی ناوەرۆکی دروست و ڕاستە .تەنیا ژمارەی ئەو مندااڵنەیەی پێ زیادەکراوە کە لە پاڵ برسیەتیە هەمووکاتیەکە ،بە برسیەتی نوێکە کە لە ئاکامی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەری هەڵداوە ،خەریکن دەمرن .بەپێ راپۆرتێکی رێکخراوی ئامریکی افپرای کە لە بواری سیاسەتی گەشەپیدان و پێشکەوتن خەریکی پشکنین و کۆششە ١٨٠ ،هەزار منداڵی ژێر تەمەن پێنج ساڵ ،هەر لەساڵی ٢٠٢٠لە ئەنجامی بارودۆخە خراپە ئابووریەکە بە بوونەی کۆرۆنا و داخستنی سنورەکان و بازاڕەکان گیانیان لە دەست دەدەن. لە ساڵەکانی پیش کۆرۆنا ،ژمارەی ئەو مندااڵنەی کە هەر ساڵ بە هۆی برسیەتی گیانیان لە دەست ئەدا ،هەندێک زیاتر لە دو ملوێن کەس بوو .تەنانت ئەوەی کە رێژە ئەو مندااڵنە کە تیادەچن لە ساڵی ١٩٠٠زاینیەوە ڕووی لە
ڕێگای هەورێشم
ئاروین سەعیدپوور لە کاتێکدا واڵتی ئێران لە ژێر قورسترین گەمارۆ ئابووریەکان دایە و هەروەها لەگەڵ قەیرانە جۆراوجۆرەکانی ئابووری، سیاسی و کۆمەاڵیەتی لە ناوخۆی واڵتدا ڕووبەڕووە، گرێبەستی هاوکاریی ٢٥ساڵە لەگەڵ واڵتی چیندا بووەتە بابەتێکی گرینگ و سەرنجڕاکێش بۆ هەموو میدا و تۆڕە کۆمەاڵیەتیەکان .لەم وتارەدا هەوڵ دەدەم ئاماژە بە چەند واڵتێک بدەم کە واڵتی چین وەها گرێبەستێکی هاوکاریی لەگەل نووسیون و هەروەها باس لە کاریگەریی ئەم چەشنە گرێبەستانە لەسەر ژینگە ،کرێکاران و بە تایبەت هاوواڵتانی ئەو شار و گوندانە بکەم کە گرێبەستەکان مسۆگەر دەبن .بە پانتایی مێژوو ئەم چەشنە گرێبەست و بەرنامانە کە لەژێر چەتری سەرمایەداری دان ،تەنیا مەبەستیان کۆکردنەوەی سوودە و ئاکامەکەیشیان تەنیا بەهای زێدە و پتەو کردنەوەی مەودای نێوان دەسەاڵتداران و بێدەسەاڵتەکانە و زۆر ساکارانەیە ئەگەر وەک بەرنامەی گەشە خوازی بە ئەژمار بێت .ئەم چەشنە گەرێبەستانە لە الیەن دەوڵەتانی پێشکەوتووی جیهان هەمیشە بەسەر واڵتانی هەژار و گەشەنەکردوودا سەپێندراوە ،بۆیە ئەم چەشنە گریبەستانە تیاچوونی هەرە زۆرتری ژینگە وهەروەها بۆ سەر کرێکاران گوشارێکی ڕاستەوخۆ و فرەڕەهەندی بە شوێنەویە. لەبەشی سەرەکی گرێبەستی نوێی نێوان چین و ئێران ئاماژە دەدات: «ئەم برنامەیە دەبێتە هۆی کرانەوەی وەرزێکی نوێ لە نێوان دوو شارستانێتی گەورەی ئاسیا واتە ئێران و چین لە ژێر ناووی ڕێگای هەورێشم». بەرنامەی ڕێگای هەورێشم بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٣ زایینی و لە الیەن سەرۆک کۆماری چین» شی جین پینگەوە» باسی لێکرا و لە ساڵی ٢٠١٥زایینی لە الیەن کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی کۆمۆنیستی چینەوە پەسەندکرا و نزیک بە یەک تریلیۆن دۆالر بوجەی بۆ تەرخان کرا. مەبەست و ئاکامەکانی ئەم پرۆژە سەرمایەدارانە خۆی لە ژێر چەمکەکانێ وەک بیناسازی پاک ،پاراستنی ژینگە، گەشە خوازی کۆمەاڵیەتی و هتد ،حەشار داوە .ڕەنگە زۆربەی رۆشنبیرانی لیبراڵ کە تێڕوانینی مێژووییان تاک ڕەهەندی بێت بیستنی ئەم چەمکانە سەرنج ڕاکێش بێت بەاڵم مێژوو باش سەلماندویەتی ئەم جۆرە بەرنامانە کە بۆ کۆما کردنی زۆرتری سوود داڕێژراون ،دەبێتە هۆی بەکار هێنانی لە ڕادە بەدەری سەرچاوە سروشتییەکان و هەروەها سەرکوتکردنی زۆرتری چینی کرێکار ،لە داهاتوویشدا نەک نابێتە هۆی گەشە و پێشکەوتن بەڵکوو دەبێتە هۆی زیاد بوونی مەودای چینایەتی .ئەم بەرنمانە درێژەی هەمان مودێلی پێشووی سیستەمی سەرمایەداریە کە لە دوای
خوارەوە بووە هیچ مایەی خۆشحاڵی نییە ،لهبهرئهوهی ك ه ئەو مندااڵنەیش کە بە خودی برسیەتیەکە نامرن، گەڵی جار خەسارەکەنی ئەم ناساخی و ناسازیە لەسەر نەشارکردن و بااڵکردنی جەستەیی و رۆحی هەتا دوا چرکەساتی ژیانیان لەگەڵ خۆیاندا هەڵدەگرن و ئاستی تەندرووستییان بۆ هەمیشە هەر نزم دەبێت. پەتای جیهانی کۆرۆنا رەنگە چارەنووس بێت ،بەاڵم برسێەتی هیچکات چارەنووس نەبووە و نییشە .نەخشە و پالنگەڵیکی فرە زۆر هەیە کە بەپێی ئەوانە دەکرێت واڵتەکانی<< باشور جیهانی >>** دژ بە برسێەتی خۆراگر بکڕین و بەرخۆدانیان پێ ببەخشێنرێت .هەر لە ساڵی ٢٠١٨ئەنجۆمەنی راوێژکاری جیهانی بو کشتوکاڵ، لە گرێبەندی کۆتایی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان بەو زانیاریە گەیشتن کە رێگای بەرەنگاربوونەوە و شەرکردن لە گەڵ برسێەتی تەنیا لە پەرەپێدانی ئێكۆلۆژیی کشتوکاڵی*** دایە .لە ئەو کاتەوە تا ئیسە هیچ بایەخێک نەدراوە بە ئەم راپورتە و هیچ هەنگاوێک بۆ گۆرانکاری و چاکسازی کشتووکاڵی ڕووی نەداوە، چوونکوو واڵتە دەوڵەمەنەکانی باشور جیهانی هەتا هەنووکە سیاسەتە کشتوکاڵیەکانی خۆیان دەبەنە بەڕێوە. لە مۆنساتۆ بگرە تا ئەگات بە گلێنکۆر و تۆنیس****، هەمووی کۆمپانیا فرەنەتەوەیەکانی واڵتە دەوڵمەنەکان تەنیا شۆڕشی پیشەسازیی دەستی پێکرد و هەموویان لە ژێر دروشمی پێشکەوتن و گەشە خوازی ،خزمەتگوزاری زۆرتر، دەبوون بە هۆکارێک بۆ داگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی کەرەستە خاوەکانی واڵتانی هەژار و گەشەنەکردوو .هەر لە ئێمپراتۆری فەرەنسەەوە کە دەیویست شارستانیەتی فێری واڵتانی دنیا بکات و ئێمپراتۆری بریتانیا کە دەیویست جیهان ئاوەدان بکاتەوە بگرە هەتاوەكوو ئێستایش لە ڤیێتنام و ئەمریکای باکوور و عێراق و ئەفغانستان و لیبی و هتد ،جگە لە دەستبەسەرداگرتنی زیاتر ،ڕەگەز پەرستی و کویلەداری هیچ دەستکەوتێکی دیکە بۆ ئەو واڵتانە نەبووە .وەک مارکس دەڵێت « :ئەم شارستانیەتانە لە دوای خۆیان وێرانەیان بە جێهێشت» .لە دوایی ساڵی ٢٠٠٠زایینی ،جیهان زلهێزێکی دیکەی پێ زیاد بوو :واتە چین. واڵتی چین لە دوایی ساڵی ١٩٧٨زاینیی و مردنی «مائۆتسە توونگ» و هاتنە سەرکاری «دێنگ شیائۆ پینگ» کە وەک کەسایەتییەکی ڕاستڕەو لە حیزبی کۆمۆنیستی چین دەناسرا ،دەستی دایە هەندێک چاکسازی لە سیستەمی پێشوودا بۆ نموونە کۆمۆنە کشتوکاڵییەکانی هەڵوەشانە ،زۆربەی کۆمیتە و سەندیکا کرێکاریەکانی قەدەغە کرد .پاش ١٩٧٩چین سیاسەتی سەرمایەدارانە و بە پێی نێولیبرالیزمی گرتە بەر و لە دەیەی ٨٠و ٩٠لە الیەن کۆمپانیا و واڵتە ڕۆژئاواییەکانەوە سەرمایە گوزاریێکی زۆری تیا کرا .چین توانی بە ژمارەی زۆری کرێکارانییەوە سەرنجی زۆربەی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان ەرو خۆی ڕابکێشێت .لە ناوخۆی چینیش زەخت و گۆشارێکی زۆر خرایە سەر چینی کرێکار و بە قەدەغە کردنی کۆمیتە و سەندیکا کرێکاریەکانەوە چیتر کرێکارانی چینی نەیانتوانی وەک ڕابردوو خۆیان ڕێکبخەن. واڵتی چین لە ساڵی ٢٠٠٠زایینی ڕەوتێکی نوێی لە سیاسەتی ئابووری دەرەکی خۆیدا گرتە بەر ،ڕەوتێک کە چیتر واڵتی چین نابێتە جێگەی سەرمایە گوزاری واڵتانی دەرەکی بەڵکوو لەمەودوا و ئەم جارە واڵتە زلھێزەکەی چینە کە سەرمایە گوزاری لە واڵتانی ئەفریقا و ئاسیا و تەنانەت واڵتە پێشکەوتووە کانی جیهانیشدا دەکات .بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠١٨زایینی واڵتی چین بری ١٤٣.٠٤ میلیارد دۆالری لە واڵتانی ئەفریقا و ئاسیا سەرمایە گوزاری کردوە ،بۆیە چین دوایی ئەمریکا ئێستا لە پلەی دووەمی جیهان دایە .لەم ڕووەوە بەرنامەی رێگای هەورێشم، رۆلێکی گرینگی لە سیاسەتی دەرەکی چین و هەروەها زیادکردنی هێزی ئابووری ،سیاسی و عەسگەری چین لە جیهاندا دەگێڕێت. ڕێگای هەورێشم بریتیە لە شەش ڕێگای زۆر گرینگ: .١پردی زەمینی ئوراسیا .٢چین -مەغوولستان -رووسیە .٣چین -ئاسیای ناوەڕاست -ڕێگای رۆژئاوای ئاسیا .٤ڕێگای هیندوستان -چین .٥ڕێگای پاکستان -چین .٦ڕێگای میانمار( بەرمە) -بەنگالدش -چین و هەروەها چەندین ڕێگەی دەریایی لە خۆی دەگرێت کە بۆ پەیوەندی نێوان ئەفریقا و ئۆقیانووسی ئارام بەکاری دەهێندرێن. چین لەم بەرنامەدا لەسەر بەندەرە کان ،بەرهەمهێنانی
هەوڵی ئەوە دەدەن لە رێگای کشت بیزینێس***** سودی خۆیان زیاد بکەن .ئاساییە کە ئەم سیاسەتە سودخوازانانە و ئەم ڕەچکەیە کە ئەمان گرتوویانەتە بەر هیچ سنورێک ناناسێت و هەر چۆن تا ئیستە دیمانە بە بەهای تەرتووتووناکردنی کانی و سەرچاووە زەمینیەکان ،خاپوورکردنی و کاول کردنی ژینگە و خراپ کردنی دۆخ و ڕەوشتی ئیش کردنی کرێکاران و لەم دوایانەوە گیانی مندااڵن تەواو دەبێت .هۆکاری هەمووی ئەم کارەساتە مرۆڤیانە ئەویە کە واڵتەکانی << باکور جیهانی****** >> بەرهەمە زێدەبایی (زیادە لە پێویست) کەی خۆیان لە بازاڕەکانی باشور جیهانی بە نرخێکی فرە نزمتر لە نرخێک کە بەرهەمە کشتوکاڵیەکان لە خودی ناوچەکە بو بەرهەم هاتن پێویستیانە دەفرۆشن. لە ئەنجامی ئەمە بەرهەمهێنانی خۆماڵیی و ناوچەیی کە هێزی بەرنگاربوونەوەی نییە ،لە ناو دەچێت و خەڵکی جووتیاری ناوچەکە ڕووت و نەدار دەکرێن ،بە شێوەیەک کە زۆربەی خەڵکەکە ناچار دەبن دوای ماوەیەک شوێنی ژیانیان بەجێ بێڵن و کۆچی بە کۆمەڵ بکەن .لە ڕۆژ ڕوونترە کە تا ئەوکاتەی کە دەستریژیەکە لەسەر سەربەخووی واڵتەکانی باشور جیهانی لە بواری دابینکردنی پێداویستیە خواردەمەنییەکان کۆتایی پێ نەیێت ،مندااڵنیش هەر دەبن بە قوربانی قەیرانی برسیەتیەک کە بە ئاسانی بەری پی دەگیرێت. * ژان تسیگلر ،کۆمەڵناس ،ڕامیار ،سیاسەتوان و رۆمان نووسی سویسیە .تسیگڵر وەک یەکێک لە هەرە بە ناوبانگ رخنەگەرەکانی سەرمایەداری و گلۆبالیزمە. ** باشور جیهانی ،چەمکێکە کە بۆ یەکەم جار لە ساڵەکانی دەیەی ١٩٨٠لە الیانی بانکی جیهانی
کارەبا ،نەوت و گاز ،ڕێگای شەمەندەفەر ،ڕێگاوبان و .... سەرمایە گوزاری دەکات. لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە قازانجی چین لە تەرخان کردنی پارە و سەرمایە گوزاری چی دەتوانێ ببێت: .١دەوڵەتی چین دەتوانێت بە بەستنی ئەم جۆرە گرێبەستانە لەگەل واڵتانی تر سەرنجی کۆمپانیا و واڵتانی دەرەکی بۆ کۆمپانیا چینیەکان ڕابکێشێت و پارەی زۆریان دەست کەوێت. .٢بەهێز بوونی پارەی چین (یوئان) و ناساندنی وەک دراوەیەکی بە قووت و جێمتمانە. .٣باشتربوونی بارودۆخی ئابووری ڕۆژئاوای چین بە هۆی ڕێگای هەورێشم. .٤فرۆشتنی بەرهەمە زێدەکانی ناوخۆی واڵت. .٥کردنەوەی بازاڕێکی نوێ بۆ کااڵ و کەلوپەلی چینی لە جیهاندا. .٦هەوڵدان بۆ خۆناساندن لە ئاستی زلهێزێکی ناوچە واتە جێ لە جێ پێی ئەمریکا دانان. .٧گواستنەوەی پیشە و کارخانەگەلێک وا زەرەری زۆریان بۆ ژینگە هەیە لە چین بە ئامانجی پاراستنی ژینگەی چین لە پێناو لەناوچوونی ژینگەی واڵتانی هەژار و گەشەنەکردوودا. لە سەرەتای گرێبەستی ناوبراودا باس لە هەوڵێکی ئاشتی خوازانە بۆ پێشخستنی واڵتە گەشەنەکرددوەکانی جیهان هەڵبەت بە یارمەتی واڵتی چینەوە ،دەکرێت .ئەم ڕەستەگەلە ڕەنگە لە پەیکەرەدا جوان و سەرنجڕاکێش بن و وەک کارێکی مرۆڤ دۆستانە سەیری بکرێت بەاڵم لە ناوەرۆکدا هەندێک خاڵی گرینگ هەن کە دەبێ بۆ دەرخستنی مەبەستە سەرمایەداریی و نامرۆڤانەکانی ئەم بەرنامەیە ئاماژەیان پێ بدرێت. .١لەناوبردنی ژینگە و کەڵک وەرگرتنی ڕادەبەدەر لە سەرچاوە سرووشتیەکانی زەوی و هەروەها زیاتر پیس کردنی کەش و هەوا. .٢کۆچ کردنی زۆرملێی دانیشتوانی هەندێک لەو گوندانە
ژماره ( )94ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٨/16، Dwaroj@komala.com
11
ئەوە بۆ نیشان کردنی واڵتە پاشکەوتوو یا لە حاڵی پەرەئەستێنەکاندا بەکار هێنرا .ئەم چەمکە زۆربەی ئەو واڵتانەی لە بەر دەگرێت کە لە باشوری گۆی زەویدا جێگرن. *** ئێكۆلۆژیی کشتوکاڵی بە زانست ،بزووتنەوە و پراکسیسێک دەگوترێت کە هەوڵی ئەوە دەدات کە بەیارمەتی وەرگرتن لە رێسا و چەمکەکانی ئێکۆلۆژی، رێگە بۆ کشتوکاڵێکی بەردەوام و سەقامگیر خۆش کات کە نەک تەنیا خۆراک و پیداویستی بۆ خەڵکێکی زۆرتر دابین دەکات ،بەڵکوو لە هەمان کاتیشدا زیان بە ژینگە و پەیوەندی نێوان ئاژەڵەکان و مرۆڤەکان ناگەینێت. **** ئەمانە ناوی چەن کۆمپانیای فرەنەتەوەیین کە لە بواری هەناردەکردنی خۆڕاک و بازارگانی دا ،رۆڵێکی بەرچاو دەگێرن. ***** کشت بیزینێس ،چەمکێکی پێکهاتوو لە دو وشەی کشتوکاڵ و بیزینێسە و بە سەرجەمی ئەو کاروکردەوانەی دەگوترێت کە کومپانیا گەورەکان بەکاری دێنن بو ئەوەی کە بازاڕی کشتوکاڵ بگرنە دەستی خۆیانەوە .لە فرۆشتنی تۆم و ئامرازی کشتوکاڵی تا دوزینەوەی بازاری سەرف کردن بۆ بەرهەمەکان لە خۆدەگرێت. ****** باکور جیهانی ،چەمکێکە کە بۆ ئاماژە کردن بە واڵتانێک بەکار دێت کە لە بواری سەنعەتیەوە پێشکەوتوون .ئەم چەمکە بە پێچەوانەی چەمکی باشور جیهانی ئەو واڵتانە لە بەر دەگرێت کە لە باکوری گۆی زەویدا جێگرن. سەرچاوە :رۆژنامەی Neues Deutschland
کە دەکەونە بەردەم ڕێگای هەورێشم و دیکەی بەرنامە گەشەخازانەکان! .٣پێشێلکردنی مافی کرێکاران؛ لە زۆربەی ڕاپۆرتە جیهانیەکاندا ئاماژەیان بەوە کردوە کە کۆمپانیا چینیەکان مافی کرێکاران پێشێل دەکەن و ڕێگە بە دامەزراندنی کۆمیتە و سەندیکا کرێکاریەکان نادەن. .٤بەستراوەیی و قەرزدار بوونی واڵتە گەشەنەکردووەکان بە واڵتی چین .بۆ نموونە واڵتی سریالنکا بۆ هەندێک لە بەرنامەی پیشەسازیەکانی پارەی لە چین داوا کردبوو، بەاڵم دوایی ماوەیەک هەندێک لەو بەرنامانە شکستیان ھێنا و سریالنکا نەیتوانی پارەکە بداتەوە نە چین ،لە ئەنجامدا چین دەستی بە سەر %٨٠بەندەری زۆر گرینگی( هام بان تۆتا )ی سریالنکا گرت و بۆ ماوەی ٩٩سال لە ژێر دەسەاڵت و کۆنترۆڵی واڵتی چین دەمێنێتەوە .واڵتی تاجیکستان هەر بەم شێوەیە هەتا وەکوو ئێستا زیاتر لە یەک میلیارد دۆالری لە چین قەرز کردوە .ئەم ستراتێژی گەندەڵەی چین تەنیا بەم واڵتانە خەتم نابێت و هەموو واڵتانی رۆژهەالتی ئاسیای لەبەر گرتووە .بۆ نموونە لە کامبۆجیا ،هەتا وەکوو ئێستا چین دەستی بەسەر %٣٠ زەوییە کشتوکاڵیەکانی ئەو واڵتە گرتوە .لە میانمار، تایلەند و زۆر واڵتی دیکە ئەم سیاسەتەی بەکار هێناوە و بەردەوامە لە داگیرکردن! ئێستا بە پێ ئەم خااڵنە وا ئاماژەم پێدا بە روونی دەر ئەکەوێت کە ئەم چەشنە بەرنامانە نەک لە بەرژەوەندی واڵتانی هەژار و گەشەنەکرددودا نین بەڵکوو دەبنە هۆکارێکی سەرەکی بۆ پێشێلکردنی مافی کرێکاران و لە ناوچوونی زیاتری سەرچاوە سروشتییەکان و ژینگەی ئەو واڵتانە.
12
ژماره ( )94ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٨/16 ، Dwaroj@komala.com
تایبەت
مامۆستا ،خۆی بە پلەی یەکەم بە ئینسان دەزانی ،دوایە کورد و دوایە موسوڵمان وتووێژێک سەبارەت بە کەسایەتی و ڕۆڵی مامۆستا شێخ عیزەدین حسینی لەگەڵ کاک ئەحمەدی ئەسکەندەری بە بۆنە ساڵیادی ڕووداوەکانی مانگی گەالوێژی ساڵی ٥٨ی هەتاوی و وەبیرهێناوەی بەرخۆدان و قارەمانییەتی جەماوەر و پێشمەرگەی کوردستان و ئەو کەسایەتییانەی ڕۆڵی بەرچاویان لە خولقاندنی ئەو ڕووداوانە بوو ،بۆ ئەو ژمارەیەی دواڕۆژ پێویستمانە ئاوڕێک بدەینەوە لە ڕۆڵ و کاریگەری مامۆستا شێخ عیزەدینی حسەینی ،بۆ ئەو بابەتە داوامان لە مامۆستا ئەحمەدی ئەسکەندەری کردووە کە هەم وەک ڕۆژنامەنووس و چاالکی سیاسیی و هەم وەک یەکێک لە هاوڕێ نیزیکەکانی مامۆستا لە وتووێژێک لەگەڵ دواڕۆژ بەشدار بێت و بەخۆشحالییەوە وەک هەمیشە بە دڵێکی گەورەوە واڵمدەری پرسیارەکانمان بوو ،ئەوەی لە بەرچاوی خوێنەرانی هێژای دواڕۆژە بەرهەمی ئەو وتووێژەیە. پرسیار :سەبارەت به مامۆستا شێخ عیزەدین ،سەرەتا بەم پرسیارە دەس پێدەکەین ،پێگەی مامۆستا پێش ڕووخانی ڕژیمە پاشایەتی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ له ناو مامۆستایانی ئایینی له کوردستان چ جێگایەکی هەبوو ،کەسایەتی مامۆستا له ناو خەڵک چۆن بوو؟ له بواری ئایینی، ئایا مامۆستا بۆ خۆی تەریقەت یا خوێندنەوەیەکی تایبەت به خۆی هەبوو؟ چ شتێک مامۆستا لە مامۆستایانی ئایینی سەدەمی خۆی جیاواز دەکاتەوە؟ مامۆستا لەو کەسانە بوو کە لە دین و لە بیروباوەڕی ئایینی خۆیدا تایبەتمەندییەکی هەبوو ئەوی بەرجەستە دەکردەوە .الی ئەو نەک هەر تەنها دین و بیروباوەڕەکە بەڵکوو هەڵگری دین و ئایینەکەیش گرینگ بوو .ئەگەر ئایینێک نەبێتە هۆی گەشەکردنی ئینسان و پێشکەوتنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ،بۆچی دەبێ گرینگی پێ بدرێت؟ ئەو پێی وابوو ئەگەر ئاکامی پابەندبوون و بەڕێوەبردنی ئایین لە کۆمەڵگادا نەبێتە باش کردنی ژیانی ئینسانەکان ،ئەوە ئامانجەکەی خۆی نەپێکاوە .مامۆستا خۆی بە پلەی یەکەم بە ئینسان دەزانی ،دوایە کورد و دوایە موسوڵمان .هۆکارەکەی ڕەوتی گەشەکردنیی مێژووی مرۆڤە .لە پێشدا مرۆڤ هەبووە ،دوایە دابەش بوون بە کورد و فارس و عەرەب و هی تر ،لە قۆناخێکی زۆر دواتردایە کە بۆ ئەم مرۆڤانە ئایینی ئیسالم هاتووە. ئەم چەشنە بۆچوونە نیشانەی بەرفراوان بوونی ئاسۆی بیرکردنەوەی مامۆستایە کە لە سەردەمی ئەودا ئێجگار کەم مرۆڤی ئایینی هەبوون بەو جۆرە بیر بکەنەوە .ئەم ڕوانینە بۆ دونیا و بۆ ئایین وای کردبوو کە مامۆستا لە گوندەکان الیەنگری جووتیاران بوو دژ بە ستەمی ئاغاکان و دەرەبەگ ،لە ناو کۆمەڵگادا دژ بە ستەم کردن بوو لە ژنان و کچان و پارێزگاری لە مافی ئەوان دەکرد ،لە باری شێخایەتی و تەریقەت و ئەوانەیشەوە پێی
وابوو مرۆڤ دەبێ تەنها لەبەرامبەر خودا
سەر دانەوێنێت و هیچ کەسایەتییەکی تر لە هەر بنەماڵەیەکی ئایینییەوە هاتبێت ،شایستەی ئەوە نییە دەستی ماچ بکەیت و داوای چاکبوونەوەی نەخۆش و شتی وای لێ بکەیت. ئەوەندەی من زانیارییم هەیە ،مامۆستا سەر بە هیچ تەریقەتێک نەبوو بەاڵم دەزانم لەگەڵ کەسانی ئایینی ناودار لە کوردستان نزیکایەتی هەبوو کە ئەوان خۆیان سەر بە تەریقەتێک بوون .بۆ نموونە ڕێزی زۆری هەبوو بۆ مەال باقر بالک لە ناوچەی مەریوان کە سەر بە تەسەوفی نەقشبەندی و موریدی شێخ عوسمان بوو ،بەاڵم هاوکات لە سەفەری شێخ بۆ مەهاباد ساڵی ١٣٥٠ ( )١٩٧١مامۆستا لە خوتبەی نوێژی جومعەدا کە شێخ عوسمانیش خۆی لە مزگەوت بوو ،بانگەشەی ئەوەی کرد کە خەڵک دەبێ تەنها لە خودا بپاڕێنەوە نەک لە هیچ کەسێکی تر.
هاوکات لە سەردەمی جەوانییدا کۆماری مەهابادی دیبوو ،بەردەوام الیەنگری خەباتی هەقخوازانەی خەڵکی کورد و دژ بە ستەمی میللی بوو لە کوردستان زۆر زوو دەرکەوت. جگە لەوە مامۆستا مرۆڤێکی زۆر بوێر بوو .لە کاتی ناشتنی تەرمی تێکۆشەری دێرینی حیزبی دیموکرات عەزیز یوسفیدا لە مەهاباد کە بوو بە دەستپێكی خۆپیشاندانەکان لە کوردستان ،مامۆستا لە سەر قەبران قسەی کرد و ڕێزی گرت لە ژیان و خەباتی کاک عەزیز و هەروەها ڕەوابوونی خەباتی گەلی کوردی بەرجەستە کردەوە .دواتریش و لە ساتەوەختێکی خۆپیشاندانەکانی ناو شاری مەهابادیش مامۆستا ئەو کاتە کە لەوانەبوو کێشەی ئااڵی سەوز و سوور ببێتە هۆی پێکدادان لە نێوان گەنجانی ناوشار ،بوێرانە چووە پێشەوە هەر چەندین بۆنەدا بەرجەستەبوونی پێگەی دوو ئااڵکەی ماچ کرد و داوای کرد ئااڵ خۆی نیشان دابوو و بوێرانە ڕۆڵی سەوزەکە ببرێتەوە ناو مزگەوت کە ئەوێ گوتەبێژی شۆڕشی پەیداکردبوو. شوێنی عیبادەت و هەڵسوکەوتی ئایینییە .ئەمە دیارە پێش زەمینەی سیاسیشی جارێکیش بۆ پارێزگاریی لە گەنجانی هەبوو .مامۆستا کاتی خۆی ببوە ئەندامی
فەرهەنگییەکانیشەوە .هەموو چەشنە کتێبێکی دەخوێندەوە و بەدواداچوونی دەکرد بۆ ڕووداوەکانی کوردستان و ئێران و ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست و جیهان .ئاگاداری ڕەوتی ڕووداوەکان و هەڵوێستی حیزبە سیاسییەکان بوو و هەر بۆیە لە کاتی بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ڕۆژنامەوانان و چاالکنی سیاسی و ڕادیو و ئەوانەدا بە ڕوونی لە چوارچێوەی پرسیارەکان و لێکدانەوەکان دەگەیشت. پرسیار :یەکێک له باسە گرینگەکان که پاش 41ساڵ هەر نوێ دەبێتەوە، بریارنامەی هەشت مادەیی مەهابادە و به تایبەت مادەی هەشت که ئاماژه به قیادەی مەوەقەت دەکا .ڕۆڵی مامۆستا له دارشتن و پەسەند کردنی ئەم بریارنامەیە چ بوو سەبارەت بەو مادەیە چۆنی بیر دەکردەوە؟
پرسیار :ڕۆڵی مامۆستا له کاتی ڕاپەرینی 57چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ ئایا هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ مزگەوتەکان کە لەو کات و ساتە ببوونە پێگەیەک بۆ کۆبوونەوە و خۆ ڕێکخستنی جەماوەر کە ئیمکانێکی دەخستە دەست مامۆستا بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی سەرەکی هەبێت یان خود مامۆستا کەسایەتی و جێگە و پێگەکەی دەگەراوە بۆ تەنانەت پێش هەڵگیرسانی شۆڕش؟ تایبەتمەندی مامۆستا ،قسە و بانگەوازەکانی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
تێکۆشەری شار ،کە مەترسی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران هەبوو لە کاتی هێنانە خوارەوەی پەیکەرەی شا لە مەیدانێکی مەهاباد ،مامۆستا چووە پێشەوە و لەبەردەم سەربازێکدا سینگی خۆی ڕووت کرد و بەم کارەی هەم دۆخەکەی ئەهوەن کردەوە و هەم ئاستی شۆڕشگێڕیی خۆی نیشاندا و گەنجەکانیش هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشت. پرسیار :پاش ڕاپەڕین مامۆستا زۆر به خێرایی دەوری سەرەکی پەیدا کرد، هۆکارەکانی بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
ئەوەی کوردستانی لە باقی ئێران جیا دەکردەوە لە سەردەمی ڕاپەڕین لە دژی ڕژیمی شا ،ئەوە بوو کە سەرهەڵدان لە مزگەوتەکانەوە دەستی پێ نەکرد. خەڵک ڕژانە سەر خیابان و خۆپیشاندان دەکرا و دواتر کەسانێکی ئایینی وردە وردە چوونە ڕیزەکانی ناو خەڵکەوە. شوێنی کۆبوونەوەی خەڵکیش تەنها مزگەوتەکان نەبوون .لێرەدایە کە مامۆستا ڕۆڵێکی بەرجەستە دەگێڕێت. بەو تایبەتمەندییانەوە کە هەیبوو،
بەشیکی لەبەر ئەوە بوو کە هێزە سیاسییەکان هیچکامیان لەبەر هەبوونی ڕژیمێکی دیکتاتۆر نەیانتوانیبوو لەناو خەڵکدا ڕێکخراوی تایبەت بە خۆیان دابنێن و لە ناو جەماوەردا ڕێبەرانی حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە و ئەوانی تر زۆر دیار نەبوون .مەبەستم زۆرینەی خەڵکە نەک ئەوانەی کە ئاگاداری چاالکی سیاسی و کاری نهێنی بوون لە کوردستان. لەوالیشەوە هەر وەکوو لە وەاڵمێکی پێشووتردا ئاماژەم پێ دا ،مامۆستا لە
کۆمەڵەی ژ .ک ،لە ڕێوڕەسمیی هەڵکردنی ئااڵی کۆماری کوردستان لە بۆکان بەشداری کردبوو ،دواتر بووە ئەندامی حیزبی دیموکرات ،لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕێبەرانی ئەم حیزبە پەیوەندیی نزیکی هەبوو .هەروەها لە نزیکەوە ئاگاداری بزووتنەوەی چەکداری ساڵەکانی ١٣٤٦ و ١٣٤٧بوو ،ماڵەکەی بەردەوام مەکۆی دانیشتن و کۆبوونەوەی تێکۆشەران و چاالکانی سیاسی و کۆمەاڵیەتی و فەرهەنگی کوردستان .بەشێکی زۆری ڕێبەرانی دواتری حیزبەکان بەتایبەت حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە دۆستایەتییان هەبوو لەگەڵ مامۆستا. هۆکارێکی تر ئەوە بوو کە دەتوانین مامۆستا لە ڕیزی ڕووناکبیرانی ئەو سەردەمەی کوردستان دابنێین .لەگەڵ ئەوەدا کە پیاوێکی ئایینی بوو ،لە هەموو بوارەکاندا خەریکی خوێندنەوە بوو و بە قوواڵیی دەچووە ناو باسەکانەوە نەک هەر سەبارەت بە دەقە ئایینی و فەلسەفییەکان بەڵکوو سەبارەت بە پرسە ئابووری ،سیاسی ،کۆمەاڵیەتی و
سەرەتا ئەوە بڵێم کە مامۆستا لەو کۆبوونەوەدا – ڕێک هەر وەکوو باقی بەشداران لە گەاڵڵەکردنی ئەو بڕێارنامەیەدا – بۆ هەموو خاڵەکان لەگەڵ ئەوان هاوڕا بوو و بۆ خۆی بەتایبەتی هیچکام لە خاڵەکانی پێشنیار نەکرد .خۆی گوتەنی« ،ئەگەر ئەو خااڵنە چاک بن هی هەموومانە و ئەگەر خاڵی خراپیشی تێدا بێت هەر هی هەموومانە و پێکەوە کارەکە کراوە». کۆبوونەوە و هەڵبژرادرنی دەستەی بڕیاردەر و دواتر نووسین و پێشکەش کردنی بڕیارنامەی هەشت خاڵی مەهاباد یەک لەو شتانەیە کە دواتر مشت و مڕی زۆری لێ کەوتەوە .کەسانێک دوای پەسەندکردن و ڕادەستکردنی ئەو هەشت خاڵە بە نوێنەرانی دەوڵەتی تازە دامەزراوی ئێران کەوتنە لێکدانەوە و باسکردنی خاڵەکان و چۆنییەتی دانیشتنەکان کە بەداخەوە کەمتر گێڕانەوەی ڕاستی ڕووداوەکە و زیاتر هەڵسەنگاندن و هەڵوێست گرتنی دواتر بوو بەرامبەر بەو بڕیارنامەیە .مامۆستا ئەو کات سەرۆکی شۆرای شاری مەهاباد بوو ،هەیئەتی دەوڵەت کە گەیشتە شاری مەهاباد یەکڕاست چوون بۆ ماڵی ئەوان و دواتر
...بۆ ڵ 13
تایبەت درێژە لە الپەڕی ١٣ کۆبوونەوەی نوێنەرانی شارەکانی کوردستان لە ماڵی حاجی ڕەحیمی خەڕازی بەڕێوە چوو و چەند کەسێکیان هەڵبژارد و سەرەنجام بە ڕازی بوونی هەمووان هەشت خاڵەکە ئامادە کرا. وردەکاریی ئەو دانیشتنە و نووسینی ئەو بڕیارنامەیە ئێجگار زۆرە ،بۆیە من بەباشی دەزانم سەرنجی خوێنەران ڕابکێشم بۆ وتارێکی دوور و درێژ کە هەم بە کوردی و هەم بە فارسی نووسیوومە و تێیدا بە وردی لەسەر هەموو الیەنەکانی ئەو کۆبوونەوە، بەشدار بووان و ڕەوتی چۆنییەتی نووسین و دواتر چۆنییەتی کاردانەوەی کەسەکان و الیەنەکان لەسەر بڕێارنامەکە لێکدانەوەم کردووە .هەڵبەت دواتر بۆ گۆڤار پۆلیتیا هێندێک شتم لە پێشەکییە فارسییەکە زیاد کرد لەسەر مێژووی پارتی دیموکرات و قیادە موەقەت کە لەم لینکەی خوارەوەدا دەبینرێت و هیوادارم خوێنەرانی بەڕێز بتوانن کەڵکی لێ وەربگرن. http://politeiajournal.com/wp-Politeia3/09/2019/content/uploads pdf.Farsi3 پرسیار :مامۆستا له بەرامبەر بیروباوەرە جیاوازەکان ،دێمۆکرات ،کراوە و سەمیمی هەڵسووکەوتی دەکرد و تا کۆتاییی ژیانیشی بەو جۆرە لە هەڵسووکەوتە وەفادار بوو ،کەسایەتییەکی وەک مامۆستا لە کۆمەڵگەیەکی وەک کوردستان چۆنی سەرهەڵدا؟ کەسایەتییەکان لە الیەکەوە بەرهەمی ئەو کۆمەڵگایەن کە تێیدا پەروەردەبوون ،لە الیەکی تریشەوە دەگەڕێتەوە سەر ئەو خوێندەواریی و فێربوون و ئەزموونەی لە کۆمەڵگاکەدا بەدەستیان هێناوە .بەالم دوو شتی تریش هەیە کە ڕۆڵی هەیە لە پێگەیاندن و سەرهەڵدانی کەسایەتییەکاندا. یەکەمیان هەلومەرجی مێژوویی و ڕەوتی ڕووداوەکان و گەشەکردنی کۆمەڵگاکەیە ،دووهەم ئەو ڕاستییەیە کە بۆ ئەوەی کەسایەتی بەرجەستە بێتەوە و دەربکەوێت پێویستە هێندێک تایبەتمەندیی لە کاراکتێری خودی ئەو کەسەدا هەبێت کە ئەوە تەنها بە پەروەردە و بارهێنان نایەتە دی .من لەسەر ئەو باوەڕەم کە مامۆستا یەكێک لەو کەسانە بوو کە هەم تایبەتەمەندییەکانی هەبوو هەم لە هەلومەرجێکی مێژوویی تایبەت و پڕ لە ڕووداودا ژیا و هەروەکوو پێشتریش ئاماژەم پێ کرد مرۆڤێکی بوێر بوو و دایمە بە ڕاشکاوییەوە بیروبۆچوونی خۆی دەردەبڕی ،با ئەو بۆچوونە دژ بە ڕەوتی باو بووبێت. زۆر گرینگە بۆ مرۆڤێکی ئایینی کە باوەڕێکی قووڵی بە ئیسالم هەبوو ،الیەنگری پێکەوە هەڵکردن لەگەڵ بیروباوەڕی جیاواز دا بێت .هەڵبەت پێویستە کە ئەو کەسە متمانە بە خۆی تێدا بەهێز بێت و ئامادە بێت لەگەڵ کەسانی دوور لە بیروبۆچوونی خۆیشی بکەوێتە گفتوگۆ و مشتومڕ .مامۆستا ،بە بڕوای من لە پێشدا لە هەموو کەسێکدا مرۆڤێکی دەبینی و بەو پێیە ڕێزی مرۆڤەکەی دەگرت .ئەگەر پاش ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵ کرد دەربکەوتایە کە ئەو کەسە دژایەتی هەیە لەگەڵ بیروبۆچوون و لێکدانەوەی، گرینگ بوونی مرۆڤەکەی نەدەسڕییەوە بەڵکوو بەرامبەر بە بۆچوون و هەڵوێستەکانی دەوەستایەوە. ئەمە بەداخەوە الی هەموو کەس و الی هەموو ڕێبەر و ڕێکخراوی سیاسی و چاالکانی سیاسی بەو ڕوونییە نییە و جاری وایە دژایەتی لەگەڵ بیروبۆچوون، یەکسانە لەگەڵ سڕینەوەی مرۆڤ بوونی هەڵگری ئەو بۆچوونە! پرسیار :مامۆستا هەر له سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسالمی هیچ هەوڵێکی دا که وەک خۆی پەیوەندی دروست بکات .سەردانەکانی وەک رەئیسی هەیئەتی کوردستانی چووە .لەبەر چی مامۆستا هیچ ئاورێکی لە کۆماری ئیسالمی نەدایەوە و هەڵوێستی قاتێع و روونی گرت لەبەرابەر کۆماری ئیسالمیدا؟ ئیسە ئەو هەڵوێستە پاش 41ساڵ وەکوو هەڵوێستێکی مێژوویی و سەربەرزانە تۆمار کراوە. بەاڵم له سەرتاوە بۆ تاقیکردنەوە و ناسینی کۆماری ئیسالمیش بوبێ ،نەدەکرا هەولێک بدرێ ،مامۆستا
ئەوەیشی نەکرد ،ئایا سونی بونی مامۆستا هۆکار بو یا هۆکار و هزری بنەرەتیتر؟ پرسیارەکە زۆر ڕوون نییە .بەاڵم چوارچێوەکەی دیارە .مەبەست لەوەیە کە ئایا سوننی بوونی مامۆستا دەتوانێ هۆکاری ئەوە بووبێت کە هەر لە سەرەتاوە متمانەی بە کۆماری ئیسالمی نەکرد ،یان چی؟ دەبێ بڵێم کە مامۆستا هەر لە کۆبوونەوەی بڕیارنامەی هەشت خاڵی مەهابادەوە بگرە – کە تەنها هەشت ڕۆژ پاش ڕووخانی ڕژیمی شا بوو – هەتا دواتر لە سنە و نەغەدە و ڕووداوەکانی تر و تا گەیشتن بە دەستەی نوێنەرایەتی گەلی کورد، لە هەموو بۆنەیەکدا بۆ ڕێکەوتن و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکە هەوڵی خۆی دا. مامۆستا پێش ڕووخانی ڕژیمی شا لەگەڵ چەند ئایەتوڵاڵ کە لە مەهاباد تەبعید بوون قسەوباسی زۆری هەبووە و لە بیرو بۆچوونی ڕێبەرانی تازەی ئێران بەتەواویی تێ دەگەیشت .لەگەڵ ئایەتوڵاڵ تاڵەقانی نێوانی خۆش بوو و لەگەڵ دەوڵەتی مەهدی بازرگان قسەوباس و دانیشتنی هەبوو .لەسەر بانگهێشتی وەزیری ناوخۆ سەفەری تایبەتی کرد بۆ قوم کە دیداری هەبوو لەگەڵ خومەینی و هەروەها لە تاران زۆر ئاشتیخوازانە قسە و گفتوگۆی لەگەڵ کردن .کێشەکە لەوەدا بوو ئەوان خوازیاری تەسلیم بوونی بێ شەرت و مەرج بوون بە بیانووی ئەوەی کە هێشتا ئێمە تەواو دانەمەزراوین و ئێوە جارێ داوای هیچ مەکەن! سەبارەت بە سوننی بوون مامۆستا کێشەی ئەوە نەبوو کە حکوومەتی شیعە خراپە و حکوومەتی سوننی باشە .ئەو بە تەواویی دژ بە حکوومەتی دین بوو .دەیگوت ئایین بە چوونە ناو دەسەاڵتی سیاسییەوە قودسییەت و پیرۆز بوونی خۆی لە دەست دەدات و دەسەاڵت گەندەڵی دێنێت و ئەوەیش بە زیانی ئایینە .جیابوونی دین و دەوڵەت بەردی بناغەی بۆچوونی ئەو بوو هەر لە یەکەم ڕۆژەکانەوە. جا ئەمە وای کردبوو کە زۆر کەس چونکوو دەرەقەتی بەرپەرچدانەوە و ڕەخنە لەو بۆچوونەی نەدەهاتن ،دەیانگوت بێ قەزا بیت جارێ بابزانین چی دادەمەزرێنن و ئەگەر زانیمان دژ بە کورد و دژ بە ئازادییە ئەو جار دەتوانین هەڵوێست بگرین! کەسێک کە ڕێگایەکی دووری لەبەرە و دەستی بە سەفەر کردووە ،ئەگەر هەوری ڕەشی بینی دەبێ خۆی ئامادە بکات بۆ باران و هەوای ناخۆش. وردبوونەوە لە قسە و لێکدانەوە و بیروبۆچوونی خومەینی نەک پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران و لە قوم، بەڵکوو پێشتریش لە نەجەف و لە پاریس دەری دەخست کە ئەم ڕژیمە بەرەو کوێ دەچێت و ئەم کەش و هوایە بەرەو تۆفان دەڕوات .بۆ مرۆڤێکی ژیر و تیژبین وەکوو مامۆستا کە لە مێژبوو ئەو ڕەوتەی دەناسی ،ڕوون و ئاشکرا بوو کە دەسەاڵتی سیاسی ئەوانە ناتوانێ سەرچاوی ئازادی و مافی مرۆڤ بێت. لەگەڵ ئەوەشدا بەرەوپیری دانوستاندن و گفتوگۆی ئاشتیخوازانە چوو و هەموو هەوڵێکی خۆی دا بۆ ئەوەی دۆخی کوردستان ئارام بێت و شەڕ و پێکدادان دوور بکەوێتەوە .بەاڵم شەڕ خوازان لە تاران هەر زۆر زوو خەریکی تیژکردنی شمشێرەکانیان بوون. پرسیار :دەزانین له رووخانی ڕژیمی شاە تا هێرشی کۆماری ئیسالمی و فتوای جیهادی خومەینی بۆ سەر کوردستان تەنیا شش مانگی خایاند ،ئەم شش مانگە قۆناخێکی زۆر گرینگە له کوردستان ،خەباتی سیاسی زۆر جەماوەری بووەوە ،هاتنەوەی حیزبی دێمۆکرات، ئاشکارا بوونی کۆمەڵە ،بریارنامەی هەشت مادەیی مەهاباد ،حوزووری دوو هێزی سەرەکی باشووری کوردستان واتە پارتی و یەکێتی و ڕۆڵی جیاوازیان و کاریگەرییەکانیان ،نەورۆزی خۆێناوی سنە ،هاتنی هەیئەتی بااڵی ڕژیمی نوێی بۆ کوردستان ،شەری نەغەدە ،جمووجوڵی بەرچاوی الیەنە مەزهبییەکان و له هەموویان بەرچاوتر موفتی زادە ،جموجوڵی ئاغاواتەکان ،دابەشکردنی زەوی ،کۆچی مەریوان، رێپێوانی سنە و سەقز و بانە بۆ مەریوان ،سەرئەنجام هێرشی گەورە بۆ سەر کوردستان ،لە قوناخێکی گرینگی وەها مامۆستا ڕۆڵی گەورە و مێژوویی نواند، ئەگەر کۆبەندێک له ڕۆڵی مامۆستا لەم قۆناخە بکرێت ،له نەزەری ئێوەوە چۆنە؟
ڕاستە ئەو شەش مانگە پڕە لە ڕووداوگەلێک کە تەنها لە سەردەمێکی تایبەتیی مێژووییدا ڕوودەدەن .واڵت
شۆڕشێکی گەورەی تێپەڕاندووە ،ڕژیمێکی دیکتاتۆری بەهێز لە ئاکامی ڕاپەڕینی بەرینی خەڵکدا ڕووخاوە و دەسەاڵتێک هاتووەتە سەر کار کە هەرچەند هێشتا پێگەی خۆی قایم نەکردووە ،بەاڵم هەر زۆر زوو دەرکەوتووە کە دژ بە کورد و نەتەوە بندەستەکانی تری ئێران ،زۆر توند دژ بە مافی ژنانە و لەگەڵ ئازادی و دیموکراسیدا ناتەبایە. لە وەها دۆخێکدایە کە دەبێ سیاسەتمەداران و ڕێبەرانی ڕێکخراوە سیاسییەکان بتوانن لێکدانەوەی واقعبینانە بکەن .مامۆستا لەو کەسانە بوو کە هەر زۆر زوو (نەورۆزی خوێناویی سنە ،لە یەکەم کۆبوونەوە لەگەڵ سەرانی تازەی کۆماری ئیسالمیدا) ڕاشکاوانە گوتی؛ «تاج الچووە و مێزەرە جێگای گرتووەتەوە»! ئەمە نیشاندەری بەرچاوڕوونیی تەواوی مامۆستایە سەبارەت بە ناوەرۆک و جەوهەری ئەو کەسانەی لە تاران حکوومەت دەکەن .بە کورتی ،مامۆستا الیەنگری دانوستاندن و گفتوگۆ بوو لەگەڵ ئەم ڕژیمە و هەمیشە بە کراوەییەوە لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەت دادەنیشت .هاوکات گومانی نەبوو لەوەدا کە ئەم ئایەتوڵال و ئەم مرۆڤە ئایینییانە نە دیموکراسی دادەمەزرێنن، نە مافی گەلی کورد دەسەلمێنن. لێرەدایە کە جیاوازی مامۆستا و کەسانێکی تر بەرجەستە دەبێتەوە .ئەوانەی لە کاتی گفتوگۆ و دیداری بەرپرسانی ئێراندا وەها هەڵسوکەوت و قسەیان دەکرد کە گۆیا ئەم ڕژیمە ئامادەیە بۆ هەموو سازشێک و هاوکات بە خەڵکیشیان دەگوت ئەگەر توندڕەوەکان لێگەڕێن ،دەتوانین پێکەوە بگەینە ڕێکەوتنێک! دیارە ئەو کاتیش مامۆستا لە کۆبوونەوەی ناوخۆییدا دەیگوت دەچین و لەگەڵیان دادەنیشین ،بەاڵم دەبێ وریا بین و فریویان نەخۆین چونکوو ئەوانە زۆر فێڵبازن! سااڵنی دواتر لە نووسراوە و گفتوگۆی نوێنەرانی ئەو سەردەمەی دەوڵەت بۆ گفتوگۆ دەرکەوت کە بۆچوونی مامۆستا ڕاست بوو و ئەوان تەنها هاتبوون بۆ کڕینی کات و مەبەستی سەرەکیی خۆ ئامادە کردن بوو بۆ هێرشی دواتر بۆ سەر کوردستان. من لە وتارێکدا سەبارەت بە لێدوانەکانی بەشیک لەم بەرپرسانە لەگەڵ گۆڤاری ‹چشم
ژماره ( )94ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٨/16، Dwaroj@komala.com
انداز ایران – ویژە کردستان› بە وردی ئەو بابەتەم شی کردووەتەوە. http://www.azadi-b. html.714_post/08/2018/com/G سێ قۆناخی قسەکردنی خومەینەی سەبارەت بە کوردستان ،ڕاست بوونی هەڵوێستی مامۆستا و بەشێکی زۆر لە تێکۆشەڕانی شۆڕشی کوردستان نیشان دەدات: یەکەم ،خومەینی ٢٨ی گەالوێژی ١٣٥٨ ()١٩٧٩/٨/١٩؛ «حیزبی دیموکرات ئەرتەش و ڕیکخراوەکانی ئەوانیان گەمارۆ داوە ،لە مزگەوتی سنە ژنەکانی ئێمەیان بەبارمتە گرتووە . .دەبێ هەموو هێزە چەکدارەکان بەرەو کوردستان بڕۆن ( « . .سحیفه امام، ج ٣٠٦ ،٩سایت ‹پرتال امام خمینی›) دواتر وەزیر و ئوستاندار و بەرپرسان بە ڕەسمیی ڕایانگەیاند کە سنە ئارام بووە و هیچ شتێک نەقەوماوە و ئەو هەواالنەیان دروست کردبوو بۆ ئەوەی خومەینی ئەو فەرمانی جیهادە بدات. دووهەم ،خومەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٥٨ ( :)١٩٧٩/١٠/٢٣ساڵو بۆ خوشکوبرا کوردەکان . .داوا دەکەم گفتوگۆکان لەگەڵ کەسایەتییە ئایینی و سیاسی و میللییە کانی لە کوردستان درێژە پێ بدەن . .بۆ البردنی هەموو چەشنە هەاڵواردنێکی فەرهەنگی، ئابووری و سیاسی ( . .سحیفه امام ،ج ،١١ ص ٥٥سایت ‹پرتال امام خمینی›) سێهەم ،خومەینی ٢٩جۆزەردان ١٣٥٩ ( . . .« :)١٩٨٠/٧/٢٠ئێمە یان مقسرین یان قاسر .ئەو ڕۆژەی دەچوون بۆ کوردستان بۆ گفتوگۆ ئاگادارییم پێ دان کە دەبێ بە هەڵوێستی بەهێزەوە بچنە پێش . .سەرەتا ئەرتەش و پاسداران گەمارۆیان بدەن جا دوایە بچن و قسەیان لەگەڵدا بکەن . . . مسامحە شد!» (سحیفه امام ،ج ٤٦،٤٧ ،١٣ سایت ‹پرتال امام خمینی›) لەم هەڵوێستانەدا بە ڕوونی دەردەکەوێت کە خومەینی و ڕژیم جگە لە تەسلیم بوون و سەرکوت کردنی گەلی کورد هیچ ئامانجێکی تریان نەبوو . . .
13
14
ئەدەبیات مێژوو
ژماره ( )94ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٨/16 ، Dwaroj@komala.com
تاران پایتەختی سێدارە (بە شی دووهەم) عـــزیز ئاجیکەند
لە بەشی یەکەمدا ئاماژەمان بەوەدا کە لەیەکەم رۆژەکانی دوای رووخانی رژیمی پاشایەتی لە ئێران ،بێدادگا ئیسالمیەکان یەکەمین کۆبوونەوەکانی خۆیان بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ نەیارانیان لە تاران ڕێکدەخەن .ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەش بوونە هۆی وەکارکەوتنی تیغی تۆڵە سهندنەوەی جەالدە بە دەسەاڵت گەیشتووەکان بە ئامانجی داسپاندنی كهش و ههوای ترس و دەسەاڵتی وەحشەت لە سەرجەم کۆمەڵگادا و پتهوکردنی بناغەکانی رژیمێکی توقێنەر کە خەریکی بنیاتنانی بوون .وتمان کە یەکەمین ئێعدامەکان لە ٢٦ی مانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٥٧دەسپێدەکەن .خومەینی راستەخۆ فەرمانی کوشتاری دەردەکاتوو سادق خهڵخاڵی وەک یەکەم قازی شەرعی رژیمی ئیسالمی، بۆ بهڕێوهبردنی ئەم فەرمانە دەکەوێتە خۆ. بەزویی و بەتایبەتی کاتێک کە خهڵخاڵی جەالد لە درێژەی مەئموریەتەکەیدا روو لەکوردوستان دەکات ،ئیتر نه بهڕێوهبردنی دادپەروەری دەرحەق بە نەیارانی شۆڕش و کەسانی سەربە رژیمی پێشوو (کە بۆ ئەۆانیش بەو شێوە و کوستار به کۆمەڵ و به بێ دادگایی دروست نەبو) ،بەڵکوو خومەینی دەیههویست خەڵکێک کە پێشبینی دەکرد گوێ بەفهرمانەکانی نادەن و دەبنە کۆسپی سەر رێگای سەقامگیریی رژیم ه ئیسالمیەکەی ،چاوترسێن بکات .وە بۆ چاوترسێنکردنی خەڵکیش هەم هەموو ئامرازەکانی دەسەاڵتی هەم جەالدانێکی قین له دڵی لە چەشنی خەڵخاڵی جەاڵدی لەبەردەستدا بوو. باسی تیغی تۆڵەو بەرێوەبردنی پیاڵنی «خۆمەینی»مان بۆ لەناو بردنی نەیارانی خۆی هەتا سەرەتای دەسپیکردنی شەپۆلی بەرینی ئێعدامی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٧دا کرد .ئێستاش ئاماژە بە درێژەی پیاڵنەکەی خۆمەینی جەالد و دەساڵتدارانی تری کۆماری ئیساڵمی هەر لەو پەیوەندییەدا بکەین. داسی مهرگی کۆماری ئیساڵمی ل ە زیندانهكاندا، بۆ هیچكات لەوەستان نەکەوتو بگرە چااڵک تریش بووە ،لەسەر هەموو تۆێژە جۆراوجۆرەکانی ناو کۆمەل تاقی کرابۆوە .ڕەحمی بە ژن و منداڵ و پیرو اڵو نەدەکرت ،بەساتی سێدارە لە زۆربەی شارەکان هەڵکرابوو .ئەوان سزای ئێعدامیان وهك توندوتیژیهكی بهئانقهست و ڕێكخراو، بۆ لهناوبردنی نهیارانی سیاسی و ناڕازیانی كۆمهاڵیهتی ل ه خزمهت خوڵقاندنی كهش وههوای ترس و نیگهرانی و بێدهنگی و مل كهچ كردن ،ل ه كۆمهڵگادا بهكار دەهێنا .بەم جۆرە سزای ئێعدام بوو بە یهكێك ل ه پایەگرنگەکانی دهسهاڵتی ی به ئامانجی چاوترسێن ڕژیمی كۆماری ئیسالم كردنی خهڵك و نەیارانیان. مانگی گهالوێژی ئەمساڵ٣٢ ،مین ساڵی بهڕێوهچوونی فهرمانی خومهینی بۆ كوشتنی بهكۆمهڵی بهندكراوانی سیاسییە لە ئێرانە. كوشتاری بهكۆمهڵی بهندكراوانی سیاسی ل ه یهكهمین ڕۆژهكانی مانگی گهالوێژی ساڵی ١٣٦٧ وه دەستپێدەکات و ل ه ماوهی مانگهكانی گهالوێژ و خهرماناندا بەو پەری خۆی دەگا. دوای نۆشینی جامی ژەهر لە الیەن خۆمەینیەوە و کۆتایی هاتن بە شەری ماڵوێرانکەری نێوان ئێران و عێراق ،لە پالن و بەرنامەێکی داڕێژڕاو
و بۆ پێشگرتن به هەستانی شەپۆڵی ناڕەزایەتی خەڵک که سەرانی رژیم پاش جامی ژەهر لێی دەترسان ،هەزاران ئازادیخۆاز و تێکۆشەر بە بیروباوەری جیاوە که دەسبەسەرو ڕاپێچی زیندانەکانی کۆماری ئیساڵمی کرا بون و زۆرەبەی هەرە زۆریان حوکمی خۆیان کێشابون و دەبو ئازاد بکرێن ،کوشتاری بە کۆمەڵەیان دەسپێدەکەن و ئەم کوشتارەش لە ١١٠شاری ئێران بە کردەوە دەرهات . لەو ماوەیەدا تەواوی بەندیخانەکانی کۆماری ئیساڵمی پڕ بوون لە زیندانی سیاسی .له ناکاو زیندانییەکان خرانە حالەتی قەرەنتینە ،هەموو چاوپێکەتنەکانی زیندانیان و خانەوادەکانیان ڕاگیران .ڕادیۆو تلفزێۆنەکان لە بەندەکان دەرهاتن .پاسەۆانانی ناو زیندانەکان گۆڕان و پاسداری حیزب اڵواڵهی توند وبارهاتوە بۆ جەنایت جێگایان گرتنەوە .پاسداران جلی قەسابی له بەر و چەکمەیان لەپێ کردوبو و دروشمیان دەدا (خومینی ئازیزم بڵێ با خوێن برێژم). زێندانییەکان چوار چوارو لە گروپی شەش کەسیدا بەرەو الی پەتی سێدارە کە لە پێش سالۆنی کۆبونەوەکاندا هەاڵوەسرابوون ،رەوانە دەکران و لە چەن چرکەدا هەموو شتێک کۆتایی پێدەهات.... ژنان و کچانی ئێعدام کراو زۆربەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە پەیوەند لەگەڵ کوشتاری زیندانیانی سیاسی لە دەییەی شەستی هەتاویدا ،باس لە ژومارەیەکی سەرسور هێنەردەکەن کە زۆر جار ژومارەی ڕاستی کوشتارەکان نەزانراوە بەاڵم باس لە ١٢٠هەزار کەس دەکرێ کە یان لە سێدارە دراون و یان تیرباران .لەم رێژەیە ناوو ژیانی ٢٠هەزار کەس زانراوە و وێنەو ژیان نامەیان لە بەر دەس دایە و لە سایتە جۆراو جۆرەکانی سەر بەالیەنە سیاسییەکان بەرچاو دەکەون. لەناو سەرجەمی قوربانیادا ناوو وێنەی پێنج هەزار کەس لە ژنان و کچان بەرچاو دەکەوێ کە پێش ئێعدام کردنیان بە سەخترین ئەشکەنجەکان و دستدرێژی جنسی ئازار دراون و پاشان خراونەتە پای جوغەی ئێعدام. بە پێی سەرژمێرێەکان : ٦٨١ژن تەنیا لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەس داوە و ٥٣ژنیان دوگیان بوو٧٨٩ . کچی تەمەن ١١بۆ ١٨سااڵن بوون کە زۆربەیان پێش کوشتاریان دستدرێژی جنسیان کراوەتە سەر ٢٣٠ .کەسیان خۆیندواریان لەئاستێکی بەرز هەبووە ٧٣٤ .کەسیان لیسانسیان ٤٠١٠ کەس خاوەنی دیپلۆم بوون ٣٨١ .ژن کارمەندو ٧٣کەسیان هونەرمەند. پێویستە بوترێ کە ژنان و کچانێکیش بوون کە لە شەقامەکان و کۆاڵنەکان بەدەستی کۆماری ئیساڵمی تیرۆر کراون. ناوو وێنەی ٦٤تازەاڵوی کەمتر لە ١٨سااڵنیش بەرچاو دەکەون کە زۆر درندانە تیرەباران کراون. لە نێو ئەو ژومارەیە لە تازەاڵوان دوو ١١ساڵە و سێ تازەاڵوی ١٢ساڵە بەرچاو دەکەوێ. هەروەها ٨تازەاڵوی ١٣ساڵە و ١٩تازەاڵوی ١٤ساڵە لي نێو تیربارانکراوەکاندا هەن٣٢ . کەس لە ئێعدامکراوەکانیش تەمەنیان لە نیوان ١٥و ١٦و ١٧سااڵن دابوە... ژنانی کــــــــورد لەدوای روخانی رژیمی پاشایەتی و هاتنەسەرکاری رژیمی دژە ژنی کۆماری ئیسالمی ،ژنانی
کوردستان له ئاستێکی زۆر بەرین و بێ وێنە هاتنە مەیدانی خەباتی سیاسی و جەماوەری و لەهەموو مەیدانەکانی خەباتدا بەشدارو چااڵک بوون .بێگومان کۆمەڵە وەک هێزێکی نوێ و چەپ و سوسیالیستی له کوردستان بو به هێزی بزوێنەرو هاندان و پشتیۆانی ژنان له کوردستان. هێرشی کۆماری ئیساڵمی بۆ سەر کوردوستان لە ٢٨ی گەاڵوێژی سالی ١٣٥٨دا ،ئەگەر هێرشێک بوو بۆ ئەستاندنەوەی دەسکەوتەکانی شۆرش لە کوردوستان لە ناو جەرگەی بزووتنەوەێکی ئازادیخۆازی نەتەوەیی و شۆرشگێرانەی کوردوستاندا ،لە راستیشدا هێرشێکیش بوو بۆ سەر ژنانیش .لەبەر ئەوەی ژنان شان بەشانی پیاوان هاتبوونە مەیدانی خەبات بە دژی رژیمی تازە بەدەسەاڵت گەیشتوو .هاتنە مەیدانی ژنان و هاوشان لەگەڵ جەماوەری کوردوستان بۆ رژیم تەحەموول نەدەکراو .ژنان لە کوردوستان ڕاپیچی زیندان دەکران و دەخرانە بەر توندوتیژترین ئەشکەنجەکان و حوحکمی ئێعدامیان بەسەردا دەسەپا .بە پێی ئەو راپۆرتانەی لە پەیوەند لەگەڵ ژنان کوردی لە سێدارە دراو باڵو بۆتەوە دەری دەخەن کە لە سەدا نەوەدوو نۆ تەمەنی ژنانی کوردی لە سێدارەدراولە نێوان ١٨تا ٢٥ سااڵندا بووە. بە پێی سەرجەمی ئەو تۆژینەوانەی کە لە پەیوەند لە گەڵ ژنانی کوردا کراوە، دەری دەخەن کە : ٦١ژنی کورد لە نێوان ساڵەکانی ١٣٥٨ تا ١٣٦٧بە تاوانی چاالکی سیاسی ئێعدام کراون .ئەم ژنانە لە کاتێکدا ئێعدام کراون کە ١٧لەسەدیان ژێر ١٨ساڵ ٥١ ،لە سەدیان لە نێوان ساڵەکانی ١٨تا ٢٥سااڵن ٢٥ ،لەسەدیان لە نێوان ٢٦تا ٣٠سااڵن دابووە کە رێکەتی لە سێدارەدراوی ٢٨لە سەدیان لە نیوان ساڵەکانی ١٣٦٠تا ١٣٦٢دا بووە ٢٢ .لەسەدەکەی تریشیان لە نێوان سالەکانی ١٣٦٣تا ١٣٦٧دا بووە. لە نێوان شارەکانی مەهاباد ،رەزایە ،تەورێز، تاران ،سەقز ،شیراز ،قەزوین ،کامیاران و مەشهەد ،زۆربەی ئێعدامکراوەکان لە شاری سنەدا رویان داوە .ژنانی شاری سەقز زۆرترین قوربانیانی ئەم شەپۆلە لە ئێعدامکراوەکان لە خۆیان دەگرن کە ٥٦لە سەدیان تا دەورانی دەبیرەستان دەرسیان خۆیندبوو. ئاخرین ڕاپۆرتەکان دەری دەخەن کە لە گەڵ هاتنی خەڵخاڵی بۆ کوردوستان و دەسپێکردنی سەرەتاییترین ئێعدامییەکان لە کوردوستان لە ساڵی ١٣٥٨تا ساڵی ) ٨٣٢ ( ١٣٧٠بوون کە هەموییان تیرەباران کراون . لە ساڵی ١٣٦٠دا ( ) ١٦٣کەس و لە سالی ) ١٦٠ ( ١٣٦٢کەسی تریش ئێعدام کراوە کە هەمویان تایبەت بە ژنان و پیاوانی کوردن.
لە سێدارەدان و زیندانی کردنی دایکانی زیندانی سیاسی ژومارەیەکی یەکجار زۆر لە دایکانی زیندانیانی سیاسی کە تەمەنیان لە سەروی ٥٠ساڵەوە بوو ،بە دەستی جەاڵدانی کۆماری ئیساڵمی یان تیرەباران کراون یان لە سێدارە دراون یان خۆ بۆ درێژ ماوە لە سیاچاڵەکانی کۆماری ئیساڵمیدا ماونەتەوە. ژومارەی ئێعدامەکان بە شیکی هەرە زۆری ئامارەکان باس لە ٣٠ هەزار کەس دەکەن کە لە سالی ١٣٦٧دا بە فرمانی خۆمەینی لەسێدارە دراون .دەسپێکی ئەم شەپۆلە لەکوشتارە بە کۆمەڵەکان لە سەرەتاوە لە زیندانەکانی ئەوین و گەوهەردەشتن و پاشان لە دەرفەتێکی زۆر کەمدا دەگوازرێنەوە بۆ زیندانەکانی تریش کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا. مونتەزری لە کتێبی بیرەوەریەکانیدا بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستی گەیشتبوون، ژمارەی کوژراوەکان ٢٨٠٠تا ٣٨٠٠کەس باس کردوە و لەالیەکی تریشەوە لەسەر بنەمای هێندێک لە ڕاپۆرتەکان کوژراوەکان لە نێوان ٥تا ٦هەزار ئینسانی تێکۆشەر دایە کە لەم جەنایەتە سامناکەدا گیانیان لە پێناو خۆراگری و لەسەر بیر و بۆچوونەکانیان لەدەستداوە. ڕێكخراوی دیدەبانی مافی مرۆڤ ،لە ساڵێ ١٣٨٤ لە ڕاپۆرتێکدا لەژێر ناوی «وەزیرانی مەرگ»، دەوری راستەوخۆی مستەفا پورمحەممەدی کە لە الیەن حەسەن روحانیەوە وەک وەزیری دادگوستەری دیاریکرابوو لە جەریانی ئێعدامی بە هەزاران کەس لە زیندانیانی سیاسیدا بەڵگەمەند کردوە .لە هاوینی ساڵی ،١٣٦٧ موستەفا پورمحەممەدی ،جێگری وەزیری ئیتالعات ئەندامی هەیئەتێک بوو کە بە هەزاران زیندانی سیاسی دوای بازجویی دو سێ خولەکی بەرەو جوخەکانی مەرگ ڕەوانە کرد .ئەحکامی مەرگی زیندانیانیەکان لە حاڵیکدا دەردەکرا کە دادگاکانی «شۆڕش» پێشتر ژمارەیەکی زۆر لەم کەسانەیان محاکەمە بە زیندان مەحكوم کردبوو وە دەورەی زیندانیان تێپەڕ کردبوو .ئیبڕاهیم ڕەئیسی سەرۆکی قوەی قەزاییە ئێستای ڕژیم لە پۆستی دادستانیی کەرەج و هەمەدان دا یەکێکی تر لە بەڕێوەبەرانی سەرەکی ئێعدامەکانی هاوینی ٦٧بووە .عەلی ڕەبیعی وتەبێژی ئیستای دەوڵەتی روحانیش لە فەرماندەکانی یەگانی ئیتالعاتی سپای پاسداران لە دەیەی ٦٠و لە عاملینی کوشتاری زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٧دا بە ئەژمار دێت.
کۆتایی بەشی دووهەم
مێژوو
ژماره ( )94ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٨/16، Dwaroj@komala.com
ئه و
تیرۆری نێودەوڵەتی رژیمی ئیسالمی لە جیهان محەممەد حەکیمی تیرۆری نێودەوڵەتی رژیمی ئیسالمی لە جیهان محەمەد حەکیمی ترس خستنەوە یا تیرۆریسم ،بە فەرانسەوی « terrorismکە لە زمانی کوردی واتە «ترس خستنەوە» ،کەلک وەرگرتن لە توندوتیژی بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی ،ئایینی ،یا ئیدولۆژیک دەگوترێت. تیرۆریزم کەلک وەرگرتن لە توندوتیژی نایاسایی لە توندوتیژی یا هەرەشەو تۆقاندنە ،بە تایبەتی بە دژی خەڵکی مەدەنی ،بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی .بەاڵم ئەوڕۆ شرۆڤەیەکی دروست لەم وشە نییەو زۆربەی دەسەاڵتداران بۆ مەرامو ئامانجی خۆیان کەلکی لێ وەردەگرن .بە واتەیەکی دیکە بە مەکتەبێک دەڵێن کە تاقەتی دەنگی جیاوازی نییەو بە گشتی هەموو بیرۆکەکانی خۆیی بە زۆر ،تیرۆرو شەڕ یا کردەوەی توندوتیژی ئەنجام دەدات .بە کەس یان دەوڵەتێک کە لەم رێکارانە کەلک وەرگرێت دەوترێت ترۆریست دەوڵەتی .لەم رۆژگارەدا تیرۆریزم یەکێکە لە کەرەسەی هەرەشە لە کۆمەڵگاو بە پێی یاسای دژی تیرۆر لە واڵتانی جیهانی سێهەم لەالیەن دەزگای قەزائیەوە ،بە تاوان بە ئەژمار دێت. هەروەها ئەگەر بە دژی شارۆمەندان ،یا ئەسیرو ...هتد بە کار ببردرێت دەبێتە جنایەتی شەڕ .لە سیاسەتیشدا بە کارگەڵی تەوندوتیژیو نایاسایی دەسەاڵتەکان بۆ سەرکوتی دژبەرانیانو تۆقاندنیان دەوترێت ترۆری دەوڵەتیو هەروەها ئەو گرۆپانەی کە دەست بدەنە توندوتیژی بە دژی خەڵکی مەدەنیو توی ترسو تۆقاندن لە واڵتدا بچێنن دەوترێت تیرۆریست. دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەاڵنی ئێران کۆمەڵێک لە واڵتەکان ،رێکخراوو دادگاکان بە تایبەتی یەکێتی ئورووپا ،رژیمی ئیسالمی ئێرانیان بە کوشتنی خەڵکی نەیاری خۆیانو مەدەنیو هەروەها پشتیوانیکردن لە گروپگەڵی توندئاژو تاوانبار کرد .کۆمەڵێک لەو واڵتانە بریەتی بوون لە :ئیسراییل ،ئالمان ،ئارژانتین ،بریتانیا. دەوڵەتی ئامریکاو واڵتانی عەرەبیش رژیمی ئێرانیان بە پشتیوانی گرۆپە ترۆریستیەکانی ناوچەکە وەک حزبوڵاڵی لوبنام ،حەماسی فەلەستینو چەند گرۆپی دیکەی ئەو واڵتە کە لە لیستی ترۆری نێودەوڵەتیدا بوونیان هەیە، ناسیوەو دەناسن .هەروەها دەوڵەتی ئەمریکا سپاو وەزارەتی بەرگری ئێرانی خستوەتە لیستی ترۆرەوەو هەروەها دەڵێت کە رژیمی ئیسالمی ئێران پشتیوانی سەرەکی تیرۆرە لە جیهاندا. شاپور بەختیار دوایین سەرۆک وەزیرانی سەردەمی شا
بوو کە 15ی گەاڵوێژی ساڵی 1357ی هەتاوی لە ماڵەکەی خۆیی لەگەڵ «منشی»ەکەی بە چەندین زەربەی چەقۆ لەالیەن بە کرێگیراوانی رژیمەوە تیرۆر کرا. شاریار شەفیق کوری ئەشرەف پەهلەوی لە ساڵی 1358ی هەتاوی کاتێ لە ماڵەکەی دایکی لە واڵتی پاریس دەچوە دەرەوە بە فیشەک کوژرا. ئەرتەشبود غوالمعەلی ئویسی لە 18ی رێبەندانی سالی 1362ی هەتاوی لە شاری پاریس لەگەڵ براکەی غوالم حسەینی ئویسی بە فیشەک تیرۆر کران. عەبدولرەحمان قاسملو ،عەبدوڵاڵ قادری ئازەر لە رۆژی 22ی پووشپەری ساڵی 1368ی هەتاوی لە کاتێکدا لەگەڵ نوێنەرانی رژیمی ئیسالمی خەریکی دانوستان بون بە فیشەک تیرۆ کران. فەریدون فەروخزاد گورانیبێژ و شاعیر لە 16ی گەاڵوێژی ساڵی 1371ی هەتاوی لە شاری «بون» بە چەندین زەبەی چەقۆ تیرۆر کرا. عەبدوڵرەحمان برومەند سکرتێری لێژئنەی ئیجرایی «نهزەتی مقاومەتی نەتەوەیی ئێران» لە رۆژی 29 خاکەلێوەی ساڵی 1370ی هەتاوی لە ماڵەکەی خۆیی بە چەندین زەربەی کارد تیرۆر کرا. کازمی رەجەوی ئەندامی شورای نەتەوەیی بەرگری ئێران لە ساڵی 1990ی زایینی لە نزیک ماڵەکەی بە فیشەک تیرۆر کرا. رەزا مەزلومان لە ئەندامانی «سازمان درفش کاویانی» کە 7ی جوزەردانی ساڵی 1375ی هەتاوی لە ماڵەکەی خۆیی بە فیشەک تیرۆر کرا. ئەمانە و سەدان کەسی دیکە لەالیەن بەکرێگیراوانی رژیمەوە چ لە ئوروپا و چ لە ناوخۆی واڵتو چ لە هەرێمی کوردستان کە النیکەم زیاتر لە سەدان ئەندامی کۆمەڵە و دێمۆکرات بە دەستی بەکرێگیراوانی رژیمی ئیسالمی ئێران تیرۆر کران. تیرۆری کۆمەڵیک لە کەسایەتی سیاسی و رۆشنفکری دژ بە دەسەاڵتی رژیمی ئێران لە دەرەوە و چ لە ناوخو لە کاتی هاتنە سەر کاری رژیمەوە تا ئەمڕۆ ،کارەساتیکی مێژوویی بوە کە به ده ست بەکرێگیراوانی رژێمه وه خۆڵقاوە. ئه م جنایه تانه بە دەستووری دەسەاڵتدارانی رژیمی ئیسالمی بە تایبەتی خامنەیی و رەفسەنجانی و هەروەها «قوربانعلی دەری نەجەف ئابادی» ،وەزیری ئیتالعاتی ئەو کاتەی رژێمی ئێران ،لە الیەن بەرپرسان و مووچەخۆرانی ئیدارەی ئیتالعات و بە دەستووری سەعیدی ئیمامی جێگری ئەمنیەتی ئەو ئیدارەی و هەروەها عەلی فەالحیان وەزیری ئیتالعاتی ،دەری نەجەف ئابادی وەزیری خاتەمی ،مستەفا موسوی کازمی جێگری کاتی ئیدارەی ئیتالعات و مهرداد
حەفتاو پەنجەمین ساڵیادی بوردومانی ئەتومی هیروشیماو ناگازاکی
دواڕۆژ
بوردومانی ناوکی هیروشیماو ناگازاکی دوو عەمەلیاتی ناوکی بون کە لە کاتی سەردەمی شەڕی جیهانی دووهەم بە دەستوری «هری ترۆمەن» سەرۆکی کاتی واڵتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە دژی ئیمپراتوریەتی واڵتی ژاپون ئەنجام دران .لەم عەمەلیاتەدا ،دوو بومبی ناوکی لە مەودای سێ رۆژ بە سەر شارەکانی هیروشیماو نگازاکی خرانە خوارەوە کە بوە هۆی کاولبوونو کوشتاری بەرباڵوی شارۆمەندانی ئەو دوو شارە ،النیکەم ٢٢٠٠٠٠کەس بە هۆی ئەم بوردومانە گیانیان لە دەست دا کە زۆربەی ئەوان شارۆمەندی مەدەنیو ئاسایی بون .زیاتر لە ١٠٠٠٠٠کەس لە یەکەم ساتەکانی بوردومانەکە گیانیان لە دەست داو باقیەکەی تا کۆتایی ساڵی ١٩٤٥ی هەتاوی بە هۆی کاریگەری ئەو بومبانەو تەشەعشوعاتی رادیوئاکتیو گیانیان لە
دەست دا. عەمەلیاتی یەکەم :بوردمانی هیروشیما عەمەلیاتی یەکەم لە مێژووی دوشەممە، کاتژمێر ١٥:٠٨ی بەیانی رۆژی ٦ی ئەوتی ساڵی ١٩٤٥بە کاتی شاری هیرشیما ئەنجام درا. بومبی ناوکی یەکەم بە ناوی منداڵی چکۆلە لەالیەن فرۆکەیەک بە ناوی «ئانوالگی» بە ئنگلیسی «enola »gayشاری هیروشیمای کردە ئامانج. بۆ کاریگەری کاولکاری زیاتر ،ئەو بومبە جۆرێک رێک خرابوو کە ٥٧٦میتر لە سەر زەویو شارەکە بتەقێتەوە .وزەی بەرهەمهێنراوی ئەو بومبە بەرابەر بوو لەگەڵ وزەی ١٥کیلو تون «تی ئن تی» .ئاڵوگۆڕی ناوکی لەو ناوەندی ئەو بومبەدا بوە هۆیی گەرمایەکی چەندین ملێون دەرەجەی سانتیگراد .ئەم گەرمایە بۆە هۆی ئەوەی تا مەودای یەک کیلومترو نیو بە شێوەی گشتی بتوێتەوەو لە ناو بچێت .ئەو خەڵکەی لە دورەوە چاویان
15
عالیخانی و هه روهها... . هەر لە دوای پێداچوونەوە بە پەروەندەی سەعید ئیمامی ئەوە ڕوون بوەوە کە هەموو بەرپرسانی رژێم دەستیان هەبوە لە ترۆر کردنی سەدان کەسی سیاسیو نەیاری رژیمی ئیسالمی ئێرانو هەر لەو پەیوەندەدا چەندین کەس لە بەرپرسانی ئیدارەی ئیتالعاته وه له الیه ن رژێمهوه دەستگیر کران و لە شانۆنامەێکی دادگادا بە تاوانبار ناسران و حوکمی چه ند ساڵ زیندانیان به سه ردا سه پاندن ،به اڵم سه عیدی ئیمامیان وتیان لە ناو زیندان خۆیی کوشتوە. ئەم تیرۆرانە کارەساتێک بوو کە دڵی هەموو جیهانی هەژاند ،بۆ نموونە داریوش فرهرو ژنەکەی پەروانە ئەسکەندەری لە نێو ماڵەکەی خۆیاندا تێکە تێکە کرابوون ،بە وتەی کۆمەڵێک لە رۆژنامەکانی ئەو سەردەمە ،مەمکی پەروانە خێزانی داریوش فروهه ریان بریبوو ،ئەمە کارەساتێک بوو بۆ حکومەتێک کە ناوی خۆی ناوە حکومه تی ئیسالمی. تەنیا چەن رۆژ لە دوای ئەو رووداوە ناخۆشە هەواڵی کوژرانی محەمەد موختاری و محمەد جەعفەر پویندە لە دوای چەن رۆژ که بێسەروشوێن ده بن ،له ئاکامدا لە دەورو بەری شاری تاران جنازەکانیان دوزرانەوە کە بە شێوەێکی زۆر دڕندانە کوژرابوون ،دوو رۆشنفکر کە جیهانی نووسین هەتا هەتایه بە داخو ماتەمینی ئەوان دەبێتو بە نەمانیان گەورەترین زەربە دڕا لە پەیکەرەی نووسین لە ئێران. کاره ساته کان هه ر به مانه کۆتایی نەهات له دوای ئه سوان جنازەی مەعسومە موسەدق کورەزای دوکتور موسەدقیش هەر بەو شێوە لە نێو ماڵەکەی خۆیدا دوزرایەوەو هەر بە وتەی رۆژنامەکانی رژێم ئەویش بە شێوەێکی زۆر دڕندانەتر لەوانەی پێشوو تیکه تیکه کرابوو. دەنگدانەوەی ئەم ترۆرانە لە جیهانی دەرەوەدا بێ وێنە بووو ڕاگەیاندنەکان ئەم جنایەتانەیان بەرەوقەیرانیکی گەورە ڕاکێشا ،بە هۆی ئەوەی کە ئەم ترۆرانە هەستی کۆمەڵگەی بزواندبوو ،رژیم ناچار کرا تاقمیک لە کەسەکانی خۆی بکاتە قۆربانی و هەر بەو هۆیە کومیتەیکی بۆ بەدوادا چوونی ئەم ترۆرانە کە دەوترێت زیاتر لە 80 کەس بوون ،دروست کرد بهاڵم ههموو کردهوهکان سناریۆێک زیاتر نهبوون.
بە تەقینەوەکە کەوتبوو دەیانوت خورێکی دیکەیان لە ئاسماندا دیوە. دو بەشی خانوەکانی «هیروشیما» بە تایبەت کارگەی پوالو پیشەیی وەک
«میتسوبیشی» بە هۆی ئەو بوردمانەوە بە گشتی لە ناو چون .تەنها شتیک کە لەو شارە بە پاوە مایەوە تاالری پەرەپێدانی پیشەیی پارێزگای «هیروشیما» بو کە تەقینەوەکە لە سەر گونبەدی ئەم تەالرە روویداو بە هۆیی قەرار گرتن لە ناوەندی تەقینەوەکە ،ئەم بینایە بە گشتی لە ناو نەچو. عەمەلیاتی دوهەم :بوردمانی ناگازاکی دوو رۆژ دوای بوردومانی «هیروشیما»و بە پێچەوانەی چاوەروانیو مەیلی ئەمریکا، دەوڵەتی سوڤیەت ئیمپراتوریەتی ژاپونی ئاگادار کردەوە کە هێرش دەکەنە سەریانو ئەرتەشی سوور هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی ژاپون لە «مەنچوری» .بە هاتنی دەوڵەتی سوڤیەت بۆ ناو گەمەی شەڕ لە «ئوقیانوسی ئارام» دەوڵەتی ئەمریکا بریاریدا هەر چی زووتر شەڕ بە قازانجی خۆییو بە بێ بوونی سوڤیەت تەواو بکات. هەر بە هۆی ئەو فکریەتەوە کەلک وەرگرتن لە چەکی ناوکی باشترینو سادەترین رێکاربو ،بۆ گوشار خستنە سەر دەوڵەتی ژاپون .هێزەکانی ئەمریکا بۆ کەڵک وەرگرتن لە بوردمانی ناوکی پێویستیان بە ئیجازەی نوێ لە دەوڵەی نوێ نەبو؛ چونکا ئەو ئیجازەی کە «ترۆمەن» پێیدابون ،ئیجازەی
رۆژنامه ی که په ردە ی له سه ر ئه م جنایه تانه البرد ، کەوتە بەر ڕخنەی بەرپرسانی رژێم و ئەو رۆژنامەیە لە الیەن دادگاوە داخراو ئەمە بوە هۆی ئەوەی کە خوێندکاران بە دژی بریاری دادگا برژێننە سەر شەقامەکان و بە دوای ئەوەدا کاره سات له دوای کاره سات ،تاران بوه جیهانی کاره ساتو کارەساتێکی گەورەتر روویدا ،زانکۆ کرایه قاقڕستان و به ده یان خوێندکار کوژرانو بێسه روشوێن کران ئەو رۆژنامە بەم شێوە دەئاخوێت: لە هیج مێشکێکدا ناگونجێت کە کەسانێک لە نێو دەسەاڵتدا بەم شێوە دڕندانەیە بکەونە گیانی رۆشنفکرانو کەسایەتیە سیاسیەکانو دەست بدەنە ئەم جنایەتە ،ئه م به رپرسانه ی رژێم ئەم کارەساتە بە رەوا ده زانن و پێداگری ده کەن لە سەر رەوا بوونی جنایەتەکانیان. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت رژیمی ئیسالمی ئێران تەنها لە 40واڵتدا زیاتر لە 360کەسی تیرۆر کردوەو ئەمە جگە لەو ئامارەیە کە لە ناوخۆی واڵت بە دەستی بەکرێگیراوانی ئیتالعات و هەرێمی کوردستان تیرۆر کراون. رژیمی ئیسالمی ئێران جگە لەوەی کەسانی سیاسیو نەیاری خۆیی دەکاتە ئامانج ،بە شێوەیەکی بەرباڵو دەستی داوەتە هەرەشەو ترساندنو تۆقاندنی چاالکانی مەدەنی .نەو پێیە ،رژیمی ئیسالمی تێدەکوشێت تا چاالکانی مەدەنیو رۆژنامەوانان لە رێگەی مەرگەوە بترسێنێتو ناچاریان بکات بێدەنگی هەڵبژێرن ،بێدەنگێکی مەرگاویو هەر کات لەو رێگەوە نەیتوانیبێت بە مەرامی خۆیی بگات ،وەک موختاریو محەمەد جەعفەر پویندە تیرۆری کردون. لە کۆتاییدا ناوی کۆمەڵێک لەو کەسانەی کە لەالیەن رژیمەوە تیرۆ کراون دێنمەوە کە بریەتین لە: پەروانە ئەسکەندەری -داریوش فروهر -محەمەد موختاری -محەمەد جەعفەر پویندە -حسەین بەرازەندە ئەعمەد تەفزیلی -مامۆستا رەبیعی -ئەحمەد میرعالیی -حەمید حاجی زادەو کوڕە 9سااڵنەکەی -غەفار حسەینی -ئیبراهیم زاڵ زادە -کازم سامی -هایک هوسپیان مهر -مهدی دیباج -سادق شەرەفکەندی - فەتاح عەبدولی -همایون ئەردەالن -نوری دهکوردی
بە هێزەکانیان دەدا کە بوردومانی دیکە لەو چەشنە بکەن. بە پێی راگەیاندنی هەواناسی هێزەکانی ئەمریکا ،کاتی گونجاو بۆ هێرشی دوهەم بە ژاپون سی رۆژ دوای هێرشی یەکەم دەردەکەوت ،و دەبوو لەم هەلە باشترین کەلک وەرگرن .ئامانجی دوایی شاری «کوکورا» بوو کە کۆمەڵێکی زۆر کارگەی نیزامیو چەک سازی تیدا بو .لە سەرەتای ئەم مەئموریەتەداو بە پێی راپورتی هەواناسی، دیدی باش بۆ کردنە ئامانجی شاری «کوکورا» بونی هەبوو ،بەاڵم کاتێ فرۆکەکە گەیشتە سەر ئەو ناوچەی بۆیی دیاری کرابو ،هەموو ئاسمانی ئەو شارە بە دوکەل داپوشرابوو ئەگەری دوزینەوەی شوینی مەبەستی لە ناو بردبو .جگە لە دیدی کەم، پەدافەندی ئاسامنیو فرۆکەی شکاری ژاپون پرسەکەی برێک ئاڵوز کردبو .دوای ئەوەی فرۆکەوانەکە ناچار بو فرۆکەکە بگەرێنەتەوە، فرۆکە ئەمریکایەکە تەنها سوتەمەنی بۆ گەرانەوە بۆ پایگای «ئاسامنی» لە «ئوکیناوا» پێ بوو .فەرماندەی عەمەلیات
بریاری دا بە جێگەی ئەوەی ئەو بومبە لە ناو دەریا فڕ بدات یا بیگەرێنێتەوە
بۆ پایگا ،وایی بە باش زانی کە ئەو بومبە لە شاری «ناگازاکی» بخاتە خوارەوە کە لە سەر رێگەی فرۆکەکە قەراری گرتبوو« ،ناگازاکی» یەکێک
لە ئامانجە هەڕە بێ بایەخەکانی ئەمریکا لە ژاپون بە ئەژمار دەهات. کاولکاریەکانی «ناگازاکی» زۆر زیاتر لە «هیروشیما» بوو چونکا هیروشیما شارێکی رێک بوو تەشەعشوعاتی ناوکی هەموو شارەکەی تێپەرااند، بەاڵم «ناگازاکی» بە پێچەوانەوە لە نێوان دوو دۆلدا دابەش کرابو ،نیوەی شار لە دۆلێکداو نیوەکەی دیکەی لە دۆلەکەی دیکەدا قەرای گرتبوو بە خستنە خوارەوەی بومبەکەو خستنە خوارەی بە سەر دۆلێکدا ئەو بەشەی کە لە دۆلەکەی دیکەدا قەرای گرتبوو زیانی کەمتری پێگەیشتبو. بەمشێوەوە للە مێژووی پەنچ شەممە ٩ی ئەوتی ساڵی ١٩٤٥ی زایینی بومبێکی دیکە بە ناوی «پیاوی قەلەو» بە ئنگلیسی واتە «fat »manدرا لە شاری «ناگازاکی». دوای کاولبونی «ناگازاکی» ،ژاپون ناچار بوو خۆیی بدات بە دەستەوە.
Dwaroj@komala.com
16
ژماره ( )94ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٨/16 ، Dwaroj@komala.com سەرنووسەر: ڕەزا کەعبی بەڕێوەبەری نووسین و دیزاین: هێمن بایەزیدپوور ئێدیت و پێداچوونەوە: محەممەد فەرهادزادە
بۆ خوێندنهوهی دواڕۆژ لهسهر تۆڕی ئینتێرنێت سهردانی www.komala.comبکه ن پەیوەندی dwaroj@komala.com
ئێران و عێراق 99ساڵ دراوسێیەتی و دوژمنایەتی ئەكرەمی میهرداد
بێگومان ئێران سەدان ساڵ زیاتر پێش عیراق دەوڵەت و تەنانەت هەندێكجار ئیمپراتۆریای ناوچەیی و جیهانیش بووە .بەاڵم عیراق 99ساڵە بۆتە (یان كراوەتە) دەوڵەتی سەربەخۆ ،واتە لە ساڵی 1921بەریتانیای مەزنی ئەو سەردەمە لە سێ ویالیەتی بەغداد و موسڵ و بەسرە دەوڵەتێكیان دروستكرد بەناوی عیراق و هەر خۆشیان پاراستیان و دامودوزگا و لەشكر و سەروەرییان بۆ دروستكرد. سااڵنی 1958_1921پەیوەندی نێوان ئێران و عیراق پەیوەندی دۆستایەتی و هاوكاری بووە ،چونكە هەردووكیان بەشێك بوون لە هەژموونی بەریتانیا و هاوپەیمانەكانی لە خۆرهەاڵتی ناوین .لەو سەردەمەدا ئەم دوو دەوڵەتە بە چاودێری و لەژێر هەژموون و بەرژەوەندی بەریتانیا چەند جار پەیمان و رێكەوتنی ناوچەییان كردووە و بەردەوام بەرژەوەندی و هەژموونی یەكیان پاراستووە .پەیمانی سەعد ئابادی ( )1937نێوان (توركیا ،عیراق ،ئێران ،ئەفغانستان) و بە چاودێری و هەژموونی بەریتانیا یەكەمین پەیمانی ناوچەیی و درێژكراوەی هەژموونی بەریتانیا لە خۆرهەاڵتی ناوەڕاست ،پاشان پەیمانی بەغدادی ساڵی ( )1955لەنێوان (توركیا ،عیراق ،ئێران، ئەفغانستان و پاكستان) بە چاودێری بەریتانیا و ئەمریكا دژی سۆڤیەت و لەپێناوی ریزبەندی ناوچەیی دەوڵەتانی هاوپەیمانی بەریتانیا بوو .بێگومان هەردوو پەیمانی سەعدئاباد و بەغداد بۆ ئێران و عیراق و توركیا بەندێكی تایبەتی تێدابوو بۆ دژایەتی و سەركوتی بزاڤی كوردایەتی لەو دەوڵەتانەدا. لەدوای كودەتای ساڵی 1958ی عیراق و دەرچوونی عیراق لە سنووری هەژموونی بەریتانیا یەكەمین كاری ئەوە بوو كە پێشنیازی سۆڤیەت لە پەیمانی بەغداد بچێتە دەرەوە و بەمەش لەباری عەمەلیەوە ئەو پەیمانە هەڵوەشایەوە و ئیدی دژایەتی و دوژمنایەتی نێوان عیراق و ئێران دەستیپێكرد، یان چووە قۆناغێكی دیكەوە .بەریتانیا و ئەمریكا بۆ دژایەتی سەرهەڵدانی هەژموونی سۆڤیەت لەم ناوچەیەدا پەیمانی بەغدادیان گۆڕی بە پەیمانی سەنتۆ (پەیمانی رێكەوتنی ناوەندی) وەكو بەشێك لە پەیمانی ناتۆ لە خۆرهەاڵتی ناوەڕاست لەنێوان (توركیا ،عیراق ،ئێران ،ئەفغانستان و پاكستان). لەدوای سەرهەڵدانی ئیسالمی ساڵی 1979و دامەزراندنی كۆماری ئیسالمی ئێران ،یەكەمین كاری هاتنەدەرەوە بوو لە پەیمانی سەنتۆ و دەرچوونی ئێران بوو لە هەژموونی ئەمریكی و رۆژئاوایی .كە سۆڤیەتیش هەر لەو ساڵەدا ئەفغانستانیان داگیركرد و دەسەاڵتێكی كۆمۆنیستی پاشكۆی خۆیان لەوێ دانا، بێگومان ئەوانیش لە پەیمانی سەنتۆ چوونەدەرەوە و بەم شێوەیە ئەم پەیمانە هەڵئەوەشێتەوە و ئەم ناوچەیە لە توركیاوە بە عیراق و ئێرانەوە هەتا پاكستان دەبێتە ناوچەیەكی پڕ لە پشێوی و ئاژاوە و جەنگ و زۆرانبازی و ملمالنێ .گەورەترین و كارەساتترین رووداوی ئەم ناوچەیە جەنگی یەكەم و دووەمی كەنداو بووە ،یەكەمیان لەنێوان عیراق و ئێران و دووەمیان لەنێوان عیراق و كوێت و واڵتانی كەنداو .ئەمەش وێڕای سەرهەڵدان یان (سازدان و دروستكردنی) بزاڤە ئیسالمییە تووندڕەوە
چەكدارەكان لەالیەن هەموو هێز و بكەرە جیهانی و ناوچەییەكانەوە .جەنگی بەهێز و توندوتیژی نێوان ئێران و عیراق لە سااڵنی 1988_ 1980 یەكێكە لە بەهێزترین بەڵگە مێژووییەكانی دژایەتی و دوژمنایەتی نێوان ئەم دوو دەوڵەتە ،كە زۆربەی هێزە جیهانی و ناوچەییەكان هەتا توانیان ئاگر و وێرانكاری ئەو جەنگەیان بەهێز و بەهێزتر دەكرد. سااڵنی 1991هەتا ،2003كە عیراق لەدوای شكستی لە جەنگی دووەمی كەنداو لەشوێنی خۆی دیل و دەستبەسەر كرابوو لەالیەن ئەنجوومەنی ئاسایشی جیهان و ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی ،سااڵنی زێڕین بوون بۆ گەشە و خۆدروستكردنی سەربازی و ئابووری و سیاسی ئێران و بەشی زۆری ئۆپۆزسیۆنی شیعە و كوردیش هەر لەو واڵتە بوون و لەوێوە هاوكاری و یارمەتیان ئەدرا .هەرچەندە كورد لەساڵی 1991تا 2003هەرێمی كوردستانی تا رادەیەك سەربەخۆی لە عیراق هەبوو ،بەاڵم بە زۆر بەرژەوەندی و پەیمان و ناچارییەوە لەگەڵ توركیا و ئێران هاوكار و هاوبەرژەوەندی بوو .لەدوای داگیركردنی عیراق لەالیەن ئەمریكاوە لەساڵی 2003و روخاندنی دەسەاڵتی بەعس و سەدام ،ئیدی عیراق ئەبێتە گۆڕەپانی ئازادی ئێران و هەم لە رێگای شیعەكان و هەم لەڕێگای كوردەوە سوودمەندی یەكەم عیراقی دوای 2003ئێران ئەبێت و زۆرینەی حزبە شیعیەكان سەرچاوەی بوون و پابەندییان هەتا ئێستاش هەر لە ئێرانەوە بووە. لەدوای شەڕی ناوخۆی رانەگەیەندراوی نێوان شیعە و سوننە یان ئەوەی كە بە جەنگی ناسنامە ناسراوە لەدوای ساڵی 2008و شەاڵڵ و خەڵتانكردنی سوننەی عیراق و كوشتنی زۆرترین ژمارەیان ،بێگومان دیسان سوودمەندی یەكەم ئێران و ئەو هێزە شیعانەیە كە هاوپەیمان و پاشكۆی ئێرانن و سەرهەڵدانی داعش و دڕندەیی و وێرانكارییەكانیشی و لەناوبردنیشی هەر لە بەرژەوەندی شیعەی عیراق و دەوڵەتی ئێران بووە. لەدوای پاشەكشەی ئەمریكا لە عیراق لە ساڵی 2011بێگومان ئێران ئەبێتە هێزی یەكەم و بڕیاردەر لە عیراق و هەموو كاروبارەكانی عیراق ئەكەوێتە دەستی ئەو و بەرژەوندی هێز و هەژموونی ئێرانی لە عیراق بەردەوام ئەبێ هەتا ئۆكتۆبەری ساڵی ،2019كە سەرەتای وەرچەرخان و گۆڕینی هێزەكانی هەژموون و بەرژەوەندییە لە عیراق. رێكەوتنی ئێران و عیراق و چین لەسەردەمی دەسەاڵتی (عادل عبدالمهدی) و هەوڵدانی چین بۆ زیاتر پێكەوە بەستنی ئێران و عیراق لەژێر چاودێری و هەژموونی زلهێزێكی وەكو چین ،بووە زەنگی مەترسی بۆ ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە خۆرهەاڵت و خۆرئاوا، كە ئەویش ئەوەی نابێت عیراق ببێتە یان بكرێتە ناوچەیەكی بەرژەوەندی و هەژموونی چینی ،بێگومان بە پشتیوانی و بۆ بەهێزبوونی زیاتری ئێرانی ،هەموو ئەو رووداو و راپەڕین و بەناو شۆڕشانەی كە لە ئۆكتۆبەری ساڵی 2019هەتا ئێستا هەن و بەردەوامن و هەرجارەی یەكێك لە الیەنە شیعەكان یان بەشێك لە شەقامی عەرەبی و شیعی عیراق سەركردایەتی و نوێنەرایەتی دەكرد ،دەركەوت هیچیان راستەقینە و هێزی بڕیاردەر نەبوون ،لەڕاستیدا هێزی بڕیاردەر لەم رووداوانەدا تەنیا ئەمریكا و مەرجەعیەتی شیعە و بەهاوكاری دەوڵەتانی كەنداو بووە. مەرجەعیەتی شیعە و ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیان ئێستا توانیویانە ئەم كارانە بكەن لەدژی هەژموونی ئێرانی لە عیراق و دارودەستەكانی ئێران:
موزایكن لە باری نەتەوایەتیەوە ،كە ئەمەش وا دەكات هەمیشە كێشەی ناسنامە و نەژادە جیاوازەكانیان هەبێت ،لە هەمان كاتیشدا دەسەاڵتی ئاینی و مەزهەبی هەریەكەشیان لە قۆناغە جیاوازەكاندا هەمیشە مایەی كێشە و نائارامی و ئاستەنگ بووە. .6هەردووكیان دوو دەوڵەتی ناسراو بە (نەتەوەی دەوڵەتن) واتە هەردووكیان لە پێشدا دەوڵەت بوون (ئێران دەوڵەتێكی كۆنی مێژوویی و عێراق دەوڵەتێكی نوێی دروستكراو) و ئینجا هەوڵیانداوە نەتەوەی بۆ دروستبكەن و لە رێگای دەسەاڵت و زاڵكردنی نەتەوەی سەردەستەوە (فارس و عەرەب ) و بەهۆی توانەوی نەتەوایەتی نەژاد و نەتەوەكانی دیكە زۆریان هەوڵدا نەتەوە یان گەلی ئێرانی و عێراقی دروست بكەن سەرەڕای زوڵم و زۆری نەتەوایەتی و دیكتاتۆری دەسەاڵتەكان ،بەاڵم هەتا ئێستاش نەیانتوانیوە گەلێكی هاوئاهەنگ و هاوبەرژەوەندی لەكۆی نەژاد و ئایین و نەتەوەكان دروست بكەن. .7دوژمنایەتی نەریتی و مێژوویی نێوان فارس و عەرەب بێگومان هەر لە سنووری ئێران و عیراق دەستی پێكردووە و هەر دەبێت لەو سنوورەش رێكەوتن و دانوستان و سازش بكرێت بۆ كۆتاییهێنان بە مێژووی كۆن و نوێی دژایەتی نێوان عەرەب و فارس ،دەبێتە دژایەتی مێژووی و كۆنی نێوان سوننەو شیعەش . هەموو ئەم هۆكارانەی باسمان كردن دەبنە زەمینەی ناخۆشی و ناكۆكی و هەندێك دژایەتی و تەماعی ئەو دوو دەوڵەتە لە یەك و ئەمانەش وادەكەن كە هەرگیز ئەم دوو دراوسێیە بە تەنیا خۆیان نەتوانن هاوكار و هاوبەرژەوەند و دۆست بن ،هەر بۆیەش سەردەمی زێڕینی هاوكاری و بەرژەوەندی نێوانیان تەنیا سااڵنی 1958_1921 بووە ،ئەویش بە هۆی دەسەاڵت و هەژموونی بەریتانیا و ئەمریكا بووە لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست. بەاڵم سەردەمەكانی دیكە هەمیشە دراوسێیەتی نێوان ئەم دوو دەوڵەتە بە نائارامی و ئاشووب و جەنگ و تەماع و هەژموونی یەكێكیان لەسەر ئەوی تریان بە ئاكام گەیشتووە و زیان و خەسارەتی ئەم دوو دراوسێی دوژمنە .بێگومان زیاتر لە ملیۆن كوژراو و سەدان ملیۆن و ملیار دۆالر زیانی هەردوو واڵت بووە . ئێستاش عێراق و ئێران بە هەستیارترین ماوەی نێوانیان تێدەپەڕن و ئەمریكا و مەرجەعیەتی شیعەی عێراق و دەوڵەتی ئێستای عێراق لە ئێستادا لە رەوشی هێرشدان و هێرشی سااڵنی 2019_2011 ی ئێرانی لەسەر عیراق لە پاشەكشەدایە و ئێستا زۆربەی كارت و (مۆرەكانی ئێرانی) لە الوازیدان و هەموو حزبە شیعییە نەریتیەكان الواز و پەراوێزكراون، مەرجەعیەتی شیعە بە عەمەلی لە بەرەی ئەمەریكا و بە ناو شەقامی عێراقدایە و زۆرینەی هێزەكانی حەشدی شەعبی گەڕاونەتەوە الی مەرجەعیەت و دەوڵەت و كەمینەی حەشدی موالی بۆ ئێران تووشی قەیران و الوازی و تاوانباركردن كراون و تەنانەت ئەمریكا بە ئاشكرا لێیان دەدات و راویان دەنێ و بە نایاسایی دەیانناسێنێ .دیمەنی ئێستای عیراقی
.1بەشی هەرە زۆری شەقامی عیراقیان بە سوننە و شیعەوە كردۆتە الیەنگری خۆیان و نەیاری حزبە شیعیە دەسەاڵتدارەكانی سااڵنی .2020 _2003 .2بێهێزكردن و بێ نەخش كردنی هەموو حزبە شیعیە نەریتەكان و كەنار گرتنیان. .3دابەشكردنی هێزەكانی حەشدی شەعبی بۆ زۆرینەی سەر بەر مەرجەعیەت و كەمیتەی موالی بۆ ئێران و تەنان لەدوای كوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس ئەو كەمینە موالیانەی حەشدی شەعبی نەك تەنیا بێهێزكردنیان ،بەڵكو پەراوێزكردت و نایاسایی و تاوانباركردنیان. .4هەمو ئەو كاندیدانەی كە پەسەندی حوبە شیعیەكان بوون ،بەاڵم پەسەندی مەرجەعیەت و ئەمریكا و شەقامی عیراقی نەبووت و شكستیان هێنا و سەرئەنجام كاندیدێك بووە یان (كرایە!) سەرۆك وەزیران كە گڵۆپی سەوزی ئەمریكا و شەقام و مەرجەعیەتی شیعەی بۆ هەڵكرا. ئەوەتەی عێراق لە ساڵی 1921كراوەتە دەوڵەت و لە سنووری هەژموونی سێ بەرەی بەتەواوی دژبەیەك و تەنانەت دوژمندا بووە .سااڵنی 1958_1921 عێراق و ئێران پێكەوە بەشێك بوون لە ناوچەی بەرژەوەندی و هەژموونی بەریتانیا و ئەمەریكا و هەربۆیەش ئەو سەردەمە بە سەردەمی زێرینی هاوكاری و هاوبەرژەوەندی و هاوپایمانی نێوان ئەم دوو دەوڵەتە دائەنرێ .لە دوای نەمانی رژێمی پاشایەتی و دروستبوونی كۆماری عیراق لە ساڵی 1958عیراق ئەكەوێتە ژێر ئەزموونی سۆڤیەت و هەوڵ و پالنەكانی ئەمریكا بۆ شێواندن یان بێهێزكردنی عیراقی ژێر هەژموونی سۆڤیەتی و بە هاوكاریكردنی بزووتنەوەی چەكداری كورد و بە هاوكاری ئێران و ئیسرائیل .لەدوای جەنگی هەشت ساڵەی 1988_1980دیسان ئێران ئەبێتە پشت جەبهەی بزوتنەوەی چەكداری كوردستان و پەناگەی حزبە شیعیەكانی عیراق لە دژی دەسەاڵتی بەعس و سەدام. یەكێك لە پرس و رووداوە سەرسامەكانی عیراق دەسەاڵتی بەعس بووە لە سااڵنی_1963 2003_1979_1968و بە هەموو قۆناغەكانیەوە كە زۆرترین سوودیان لە ئەمەریكا لەالیەك و سۆڤیەت لەالیەكی دیكە و لە دەوڵەتانی عەرەبی لەالیەنی سێهەم كردووە و زۆربەشیان لە دژی ئێران و لە دژی بزاڤی چەكداری كوردستان بە كارهێناوە .لە تەمەنی 99ساڵەی عیراق و ئێران پرسێكی گرنگمان بۆ دەرئەكەوێ ،كە ئەویش ئەوەیە ئەم دوو دەوڵەتە تەنیا كاتێك ئەتوانن دوو دراوسێی دۆست و هاوكار بن كە سەر بە هەژموون و بەرژەوەندی یەك ئۆردوگای جیهانی بن و لەگەڵ دەوڵەتانی كەنداو و توركیا ،وەكو سااڵنی سەردەمی پەیمانی سەعدئابادی 1937و پەیمانی بەغدادی .1955زەمینەو هۆكاری ئەم ئاڵۆزیەش لەم پەیوەندیانەدا ئەگەڕێتەوە بۆ ئەم پرسانە: .1هەردووكیان دوو واڵتی گەورەی ناوچەكەن و هێزو كاریگەرییان لەسەر واڵتانی دیكە هەیە. .2هەردووكیان دوو واڵتی نەوتی پلە یەكی جیهانین ،یان لە ریزی واڵتانی پلە یەكی نەوتین .دروستبوونی ریزبەندییەكە بە سەرۆكایەتی .3هەردووكیان كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر ئەمریكا و پێكهاتووە لە مەرجەعیەتی شیعە و ئارامی و ئاسایشی كەنداو هەیە كە كەنداویش هەر سێ سەرۆكایەتی عیراق و كورد و سوننە دەروازەی دەریایی هەموو واڵتانی ناوچەكەیە .و شەقامی عەرەبی و بە ئاشكراش دژایەتی .4هەدووال دوو واڵتی ئیسالمی بەهێزن و زۆرترین لەگەڵ هەژموون و دەسەاڵتی ئێرانی و هاوكار ژمارەی شیعەی دنیا لەو دوو واڵتەن و مەرجەعیەتی و پاشكۆكانی .رۆژان و مانگەكانی ئایندە و هەریەكەشیان خۆی بە شایانی سەركردایەتی شیعەی وادەی هەڵبژاردنی زوو وەختی ئایندەی عێراق جیهانی ئەزانێ و ئیجتهادی سیاسی و دینیشیان جیاوازە .و ریزبەندیە سیاسیەكان زۆر شت دەرئەخات و .5هەردووكیان پێكهاتەی نەتەوایەتیان نزیكە لە ئاسۆی سەردەمێكی نوێ لە بەرژەوەندی ئەمریكا یەك و كورد و عەرەب و توركمان و ئاشوری و و هاوپەیمانەكانی لە عێراقدا مسۆگەر دەكات! مەسیحی و شیعە و سوننەشیان هەیە و دوو واڵتی