مێژوی
ڕەچەڵەکه
بزوتنەوەی
مێژوویەکانی
خوێندکاریی
الوازیی ژنایەتی..
》3
》5
فەزای مەجازی و بزووتنەوەی
》6
کۆمەاڵیەتی
سەروتار
کۆماری ئیسالمی و سیاسەتی شاتوشووت عومەر ئێلخانیزادە ماوەیەکە باس لە ملمالنێی کۆماری ئیسالمی لەگەڵ ئامریکا بۆتە ئاجێندای ڕاگەیەنە گشتییەکانی جیھان. ئەوەی دەبیندرێ دوای توند کردنەوەی گەمارۆی ئابوری بۆ سەر ئێران لە الیەن ئامریکاوە ،ئاھەنگی گفتولفتی ئوروپاش وردە وردە لە ئامریکا نزیک دەبێتەوە .بەاڵم دەبینین کە ئێران چەندین ھێرشی بۆ سەر گەمیە بارھەڵگرەکان لە کەنداو و گەروی ھورمز ئەنجام داوە، باڵەفری بێ فڕۆکەوانی ئامریکایی خستۆتە خوارێ، بارھەڵگری گەورەی ئینگلیسی ڕفاندووە ،پیتاندنی یۆرانیۆمی زۆرتر کردوە ،زمانی ھەڕەشەی توند بووە و لەگەڵ ئەوانەدا سەرکوتی ناوخۆییشی چڕتر کردۆتەوە، بە گشتیی ئێران شەڕ دەفرۆشێ .لە بەرانبەردا ئامریکا و واڵتانی ڕۆژئاوا خۆیان لە شەڕ دور ڕادەگرن، خوازیاری وتووێژن لەگەڵ ئێران و ئەو رەتی دەکاتەوە. ئەوە ڕاستیانەی سەروتر ئاماژەیان بۆ کرا لە زەین و مێشکی خەڵک و بەشێک لە لێکۆلەرەوەکان وەک بەھێزیی کۆماری ئیسالمی ،خۆ تەیارکردن بۆ وتووێژ بە دەستی پڕ یان بێ ئیرادەیی ئامریکا و ڕۆژئاوا لێک دەدرێتەوە .لەو پێوەندەدا ئەو خااڵنەی خوارەوە دەخەینە بەر دیدەی خوێنەر: .١کۆماری ئیسالمی ترسی ھەرە گەورەی لە ناڕەزایەتی خەڵکی ئێرانە لە ناوخۆدا .ملمالنێ و کێشەی باندە مافیاییەکانی ناو دەسەاڵت ھەموو سنورێکی تێپەڕاندووە .ئابورییەکی داڕماو کە ئیمکانی ھەستانەوەی نییە ،سەنعەت و تیکنیکی ئێران لە ھەموو بوارەکاندا توشی بنبەست بووە و توانایی ھیچ نۆژەنکردنەوەیەکی نەماوە .گرانی ،بێکاری و ھەاڵوسان ھەموو ڕۆژێ لە ھەڵکشاندایە .ئیتر ئەو ڕژیمە توانای دارایی نەماوە تا باند و تاقمە تیرۆریستییە ئیسالمیەکان خڕوپڕ بکات. .٢ئامریکا دەستی ناوەتە بینەقاقای ئەو رژیمە و ھەموو ڕێگای بازاری جیھانی لێ تەنیوە ،ھاواری وتووێژ دەکات و خەریکە دونیا دژ بەو کردەوانەی ئێران ھەڵدەخڕێنێ .ئەو کردارە نیزامییانەی ئێران وەک ویزەی مێش وایە بە پەنا گوێی فیلدا .رۆژ لەگەڵ ڕۆژ دەیسەلمێنێ کە ئەو رژیمە ھۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری لەو ناوچەیە .با سەردارانی سپاش ھەر دڵی خۆیان بە ھڕوگیف خۆش بکەن. .٣ڕاستە ئوپۆزیسیۆنی ئێران نایەکگرتووە ،ھێشتا ئاڵترناتیوێکی بەھێز خۆی دەر نەخستووە(کۆماری ئیسالمییش زۆر حیساب بۆ ئەوە دەکات) ،بەاڵم لە قواڵیی ئێراندا شەپۆلی ناڕەزایی کۆمەڵگای ھەژاندووە و زۆری پێناچێ ئەو ھەڵچوونەی ناخی کۆمەڵگا ،شەقام و شار بێنێتە لەرزە .ھەروەھا چاالکوانانی مەدەنی نیشانیان داوە لە کاتی ھەڵچونی جەماوەردا ،دەتوانن ڕێکخەر و ھاندەر بن. .٤ھێرش و تۆپبارانی پێشمەرگەکانی ڕۆژھەاڵت لە سنورەکانیش بەشێکە لەو لۆژیک و سیاسەتەی کە کۆماری ئیسالمی گرتویەتە بەر .لە حاڵێکدا دەست بۆ ئەو شێتایەتییە دەبات کە کوردستان بۆخۆی ئاڵترناتیوە ،چل ساڵە دەنگی «نا»ی داوە بە کۆماری ئیسالمی و ملی بۆ دانەنواندوە و تەنیا ڕۆژێکیش بێ میلیتاریزم ناتوانێ لەم واڵتە بمێنێتەوە .ھێزە سەرەکییەکانی کوردستان زیاتر لە ھەرکات یەکانگیرن و جاڕدەری دێمۆکراسی و سیکۆالریزم و قورسایەکی زۆریان لە مەیدانی سیاسەت لە ئێراندا ھەیە. .٥ئەو چوار خاڵەی سەروتر دەینوێنن کە کۆماری ئیسالمی لە ترۆپکی بێ ھیواییدا سیاسەتی «شەلم کوێرم ،ناپارێزم»ی گرتۆتە بەر و بەھڕوگیف و درۆ خەریکە بەرچاوی خەڵک لێڵ بکات .ئەو سیاسەتە تاکتیک و کردەوەی ھەموو دیکتاتۆر و زۆردارەکانی دور و نزیکی ئەو گوێ زەویەمان دێنێتەوە بەرچاو کە ناتوانن و عەقڵیان نایبڕێ کزی و کەنەفتی خۆیان ببینن ،بۆیە پەنا بۆ شات و شوت و خستنەگەڕی دەزگای درۆ و سەرکوت دەبەن و لە کۆتاییشدا وەک دووپشک کە دەوری بوو بە ئاور چز بە سەری خۆیانەوە دەنێن، بەڵێ سیاسەتوانانی دەسەاڵتداری ئەوڕۆی ئێران ڕێک وایان لێ بەسەر ھاتووە .تاکتیک و کردەوەیان ھەموی دژ بە خۆیانە و دووکەڵیشی دەچێتەوە چاوی خۆیان.
dwaroj@komala.com
دوو ههفتهنامهیهكی سیاسی گشتییه كۆمهڵهی زهحمهتکێشانی کوردستان دهریدهكات ژماره ( )80ساڵی هەشتەم ١٣ - 2019/8/4ی گەالوێژی 1398 نرخ 500 :دینار
سکرتێری گشتیی کۆمەڵە:
هیچ مەعلوم نییە ئاڵترناتیڤی داهاتووی ئێران لە قازانجی خەڵكی كوردستان بێت هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕادیۆ نەوا ،سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ئاماژەی بەوە کرد ،دواجار ئێران مل بۆ فشارە نێودەوڵەتیەكان دەدات و مەرجەكانی ئەمریكا قەبوڵ دەكات.
هاوكات دڕدۆنگی خۆیشی لە ئاڵترناتیڤەكانی كۆماری ئیسالمی نیشاندا و وتی :دیار نییە لە قازانجی كوردستان بن و زیاتر لە كۆماری ئیسالمی شت بدەن. كۆمەڵەی گشتیی سكرتێری
زەحمەتكێشانی كوردستان هەرچەندە پێی وانییە كۆماری ئیسالمی مل بدات بۆ دانوستان لەگەڵ نەیارەكانی بەتایبەت حزبە كوردستانیەكان ،بەاڵم لە وەها ئەگەرێكدا دەڵێت :ئەوان ئامادەن بۆ گفتوگۆ و دانوستان و بۆ ئەو
مەبەستەش چەند مەرجێك دەخاتەڕوو. لەبەشێكی تری گفتوگۆكەدا باس لەوەدەكات كە هەوڵ دەدەن «ناوەندی هاوكاری حزبەكانی كوردستانی ئێران» فراوان بكەن ،بۆ ئەو مەبەستە هێڵی سوریان لەسەر هیچ الیەنێك نییە.
راگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی سەبارەت بە تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لەالیەن کۆماری ئیسالمییەوە
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان! ناوەند و رێکخراوەکانی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ! تێکۆشەرانی دێرین ،دۆستان و دڵسۆزانی بزووتنەوەیرزگاریخوازی کوردستان! ئەندامان و الیەنگرانی حیزب و الیەنە سیاسیەکان! هەروەک ئاگادارن لە رۆژانی ١٩و ٢٠ی پووشپەردا ( ١٠و ١١ی ژوییە) سپای پاسدارانی کۆماری ئیسالمی ئێران لە رێگایتۆپخانە و فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە، هێرشێکی کوێرانە و بەرباڵوی کردۆتە سەر ناوچە سنووریەکانی نێوان باشوور
و رۆژهەاڵتی کوردستان .لە ئاکامی ئەم هێرش و بۆردمانانەدا کە ئامانجیان گورزوەشاندن لە بنکە و بارەگا کوردستانی سنوورییەکانیحیزبەکانی ئێران بووە ،لە الیەکەوە پانتایەکیبەرین لە رەز و باخ و پاوانی دانیشتوانی گوندە سنووریەکانسووتاون و ژمارەیەکی زۆر لە رەوەند و هەوارچییەکانی باشووریکوردستان ئاوارە بوون و ،لە الیەکی ترەوە زۆر بە داخەوەکچێکی تەمەن ١٨ساڵ بە ناوی “زەیتوون قادر ” گیانی لەدەست داوە و ژمارەیەک هاواڵتی و سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەبریندار بوون.
ئێمە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانوێرای مەحکومکردنی وملهوریەی سەرەرۆیی ئەو هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسالمی، سەرەخۆشی و هاودەردیخۆمان لە گەڵ بنەماڵەی زەیتوون قادر دەردەبڕین و هیوایزووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان هەمانکاتداوێرای لە دەخوازین. مەحکومکردنی سیاسەتی دەستێوەردان لە کاروباری هەرێم و پێشێل کردنی سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان ترس و تۆقاندنی کۆماری ئیسالمی و نانەوەی ئاژاوە و دڵەراوکێ لەنێو دانیشتوانی
خوازیاری سنوورییەکان، ناوچە ئەوەینهەموو توانای خۆتان بۆ ریسواکردن و لەقاودانی سیاسەتیسەرەرۆیانە و نامرۆڤانەی کۆماری ئیسالمی بەرامبەر بەدانیشتوانی ناوچە سنوورییەکان بخەنەگەڕ و ،لە رێگایجۆراجۆرەوە ئەم سیاسەتەی کۆماری ئیسالمی مەحکوم و ریسوا بکەن. ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران ٢١ی پووشپەری ١٣٩٨ی هەتاوی ١٢ی جووالی ٢٠١٩
ڕاگهیاندنی ناوهندی هاوكاریی سهبارهت ب ه دهنگۆی وتووێژ لهگهڵ كۆماری ئیسالمی ئێران
بۆ ئاگاداری بیروڕای گشتیی و كۆمهاڵنی خهلكی كوردستان رایدهگهیهنین: ت بڕوایان به چارهسهری -١حیزبهكانی پێكهێنهری ناوهندی هاوكاریی ،ههمووكا مهسهلهی كورد ل ه كوردستانی ئێران ب ه رێگای ئاشتیخوازانه و دادپهروهرانه و ك كۆماری ئیسالمی ئێران بڕوای گ ههبووه و ههیه ،بهاڵم بهداخهوه ل ه الیه دیالۆ ب ه چارهسهری سیاسی مهسهلهی كورد نهبووه ،و له الیهكی دیكهوه ئهزموونی وتووێژهكانی ڕابردووش زیاتر كهش و ههوای بێ متمانهیی درووست كردووه _٢لە پێناو چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی کورد لە ڕۆژهەاڵتی کوردستاندا هێندێک ناوەند و الیەنی سەربەخۆی نێونەتەوەیی لە گەڵ ناوەندی هاوکاری لە
پێوەندیدان .مەبەست لەو پێوەندییانە یارمەتیدان بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەکی سیاسی ئاشتیانە بۆ مەسەلەی کوردە. -٣هەرکات مهرجهكانی دانوستانێکی جیددی بۆ چارهسهری پرسی كورد ل ه كوردستانی ڕۆژههاڵت وهدی بێ ،بە دڵنیایی ناوهندی هاوكاری ڕای گشتیی و كۆمهاڵنی خهڵكی كوردستان لێ ئاگادار دهكاتهوه. ناوهندی هاوكاریی حیزبهكانی كوردستانی ئێران ڕێكهوتی ٢٢ی پوشپەڕی١٣٩٨
ژماره ( )80ساڵی هەشتەم2019/8/4 ،
سیاسی
Dwaroj@komala.com
3
بە بۆنەی مانگی پوشپەڕ و راپەڕینی خوێندکارانی تاران
مێژوی بزوتنەوەی خوێندکاریی ئا :هێمن بایەزیدپور
مانگی پۆۆشپەڕی هەر ساڵ وەبەرهێنەرەوەی ڕاپەڕینی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی تارانە ،لە مانگی پووشپەری ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی ،خوێنکارەکانی زانکۆی تاران بە هۆی ڕێکخستنی چەن کۆبوونەوە لە ناڕەزایەتی دەڕبڕین بە داخرانی ڕؤژنامەی سەالم تووشی هێرشی دڕندانەی گرووپە توندڕەوەکان و هێزە کانی سپای پاسداران بۆ سەر خۆیان بوون ،لەو هێڕشەدا ژمارەیەک لە خوێندکارەکان گیانیان لەدەست دا و ژمارەیکی بەرچاویش تووشی زەبر و لێدان هاتن و تەنانەت چەن کەسیش پاش تێپەربوونی چەن ساڵ هەر بێ سەرووشوێنن. ئاکامیش زۆر چاوەڕوانکراو بوو و پاش بەڕێوەچوونی چەن دادگای نمایەشی بکەروو بکوژەکان تاوان نەدران و تەنانەت ئەو کەسانەی بریاری ئەو هێرشەیان دابەوو بە کەس نەناسێندران. دەرچوونی ژمارەیەکی کە لە ڕؤژنامەی دواڕؤژ لە مانگی پووشپەر بیانوویەکی باش بوو بۆ چاو پێخشاندنێکی کورت لەسەر مێژووی بزووتنەوەی خوێندکاری لەئێران. هاوتەریبی خوێندکاری بزوتنەوەی بزووتنەوەکانیتری کۆمەڵگا ڕۆڵێکی کاریگەر و هەرمانی لە کۆمەڵگا گێراوە. دەبێ ئاماژە بەمەش بکرێت مێژووی بزووتنەوەی خوێندکاری کورد ڕنگە زۆر جار بە بەراوەرد لەگەڵ بزووتنەوەی خوێندکاری سەراسەری ،سیاسیتر بووبێت بەاڵم، لە ئاکامدا هەر وەک بەشێک لە مێژووی خوێندکاری ئێران خۆی دەبینێتەوە ،و لە وتارەکە باسێک لەویش دەکرێت. بزووتنەوەی خوێندکاری ٥٧-٣٢ ڕووداوی ١٦ئازەری ساڵی ١٣٣٢لە مێژووی گۆڕانکارییە کۆمەاڵیەتیەکانی ئێران وەک سەنبۆل و هێمای خەباتی خوێندکاری پێناسە دەکرێت. مێژووی ئەم ڕووداوە کە دواتر وەک ڕۆژی خوێندکار پێناسە کرا ،الپەڕێکی زێرینی بزووتنەوەی خوێندکاری بە ئەژمار دێت. لەو سەردەمەدا پاش سەرکەوتنی کۆدتای ٢٨گەالوێژ و پەرە سەندنی دەسەاڵتی شای پەهلەوی ئەو ڕاپەڕینە توانی بە جۆرێک لەگەڵ هێژمۆنی دەسەاڵتی شا ملمالنێ بکات ،پاشان لە ساڵەکانی پاش دەیەی چلی هەتاوی و ئیسالحاتی ئەرزی و ئینقالبی سپی شا و زۆرتربوونی داهات بە هۆی هەناردەکردنی نەوت بە نیرخێکی زۆرتر ،ڕێژەی زانکۆکان پەرەی سەند و خوێندکارێکی زۆر لە گوند و شارە چکۆلەکان ڕوویان لە شارە گەورەکان کرد، ئەوە جیهان و بیر و ژیانێکی نوێ نیشان دان و هاوکات ئەو سەردەمەش لە شوێنەکانی تری جیهان سەردەمی شۆڕش و بزووتنەوە چەپەکان بوو خوێندکارەکان بە ئیلهام لە باروودۆخی جیهانی و بە ئیدئۆلۆژی چەپ حەولیان دا کۆمەڵگای خۆیان بگۆرن ،درووست بوونی سازمانی چریکهای فەدایی خەلق و سازمانی موجاهدین و لە ئاستی کوردستانیشدا ،ڕاپەڕینی ، ١٣٤٦دەتوانین وەک نموونە بینینەوە کە بە جۆرێک توانی فەزای سیاسی کوردستان کە پاش ڕووخانی کۆماری کوردستان تووشی نسکۆ هاتبوو بە جۆرێک زیندووکاتەوە ،ئەگەرچی بە داخەوە ئەم ڕاپەڕینە پاش ماوەیەکی کورت تووشی شکەست هاتوو و بەرێوەبەرانی گیانیان لە دەست دا بەاڵم بۆ چینی پاش خۆیان وەک سەنبول و ڕێگانیشاندەریان لێ هات، لە ئاستی ئێران چریکەکان ە موچاهدین دەورێکی کاریگەریان لە سەرکەوتنی شورشی ٥٧بوو لە ئاستی کوردستانیش بە جؤرێک بوونە ئیلهامی بونیاتنێنەرانی کۆمەڵە ،دەتوانین لێرە ئاماژە بەوە بکەین چاالکانی خوێندکاری بە گشتی دەورێکی کارێگەریان هەبوو لە سەرکەوتنی شۆرشی ساڵی ٥٧هەتاوی. مێژووی بزووتنەوەی خوێندکاری لە نێوان ساڵەکانی ٥٧تا ٦٨هەتاوی پاش شۆڕشی ٥٧و لە ٤٠ساڵی ڕابردوودا
و بە تااڵن بردنی شۆڕشی ڕەوای گەلەکانی ئێران و هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ئاستی چاالکی خووێندکاری ،شێوازی سەرکوت و چەوساندنەوەی خوێندکارانیش لە الیەن ئەم سیستەمە گۆراوە. لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ،٥٧ بزووتنەوەی خوێندکاری پانتاییەکی زۆری بوو ،چ لە باری چیاوازی بیر و باوەرەکان و چ لە ئاستی بەشداری کردنی خوێندکاران لە چاالکیە سیاسییەکاندا هۆکارەکەشی دەگەراوە بۆ بۆشاییکی سیاسی و ئەوەی کۆماری ئیسالمی تا ئەوکات نەیتوانیبوو هێژمۆنی خۆی حاکم بکات و بە جۆرێک فەزایەکی فڕەچەشن و ڕەهەند لە بزووتنەوەی خوێندکاری دەبیندرا. بەاڵم بەداخەوە کات بە قازانجی بزووتنەوەی خوێندکاری نەبوو هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی دەسەاڵتی ئاخۆندەکان، بزووتنەوەی خوێندکاری لە هەردوو ئاستی ڕێژەیی و فیکری بەرەو الوازی هەنگاوی هەڵێنا .شوڕشی کولتوری دەستی پێ کرد و ڕێژەیەکی زۆری خوێندکار و مامۆستا بە بیانووی بیری جیاواز لە زانکۆکان دوورخرانەوە ،زۆربەیان تووشی زیندان بوون و مەچالی چاالکی سیاسیان لێ زەوتکرا. لەگەڵ دەسپێکردنی شەری ئێران و عێراق و بە بیانووی شەر و باروودۆخی هەستیاری ئەو کات سەرکوتی خوێندکارەکان پەرەی سەند و پرسی سەرەکی ئەوکات ،بەڕگری لە شۆرش و پارێزگاریکردن لە نیزامی سیاسی و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێمپریالیسمی ڕۆژهەاڵت و ڕۆژئاوا بوو. لە ماوەی هەشت سال ،فەزای شەر بوو بە هۆی سەرکوتکرانی هەر جۆر داواکاری بزووتنەوەی خوێندکاری لەالیەن دەسەاڵتەوە . زیاترە. ساڵی لە شەر دەسپێکردنی لەگەڵ هاوکات یەکەمین چاالکی خوێندکاری کورد لەو ٥٩تا ساڵی ٦٨هەتاوی ،ڕەوتی ناوەڕۆک و سەردەمەدا ،ڕێکخستنی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان داواکارانەی خوێندکاری کوردی بە ئاقارێکی لە گیان بەختکراوانی حەڵەبچەیە لە زانکۆی خراپدا برد ،بە دوو هۆکاری سەرەکی تاران لە ساڵی ١٣٦٨هەتاوی. یەکەمیان لە سەر ئاستی ئێراندا بە گشتی ،شۆڕشی کولتووری لە زانکۆکان کە بە بزووتنەوەی خوێندکاری لە نێوان نێوی ئینقالبی فەرهەنگی پێناسە دەکرا و ساڵەکانی ١٣٦٨تا ١٣٧٦ی هەتاوی ڕێژەیەکی زۆری خوێندکار و مامۆستای لە لە حکوومەتی ڕەفسەنجانی ،چاالکی زانکۆکان دوورخرانەوە و بە جۆرێک تەنانەت بزووتنەوەی خوێندکاری لە دژایەتی لەگەڵ الیەنگرانی یەک جۆر رەوتی فیکری لە سیاسەتەکانی پێشکەوتنخوازانەی ئابووری زانکۆکان مانەوە ە ئەمەش ڕەوتی ئیسالمی ڕەفسەنجانی و باروودۆخی بەستراوی بوو ،هۆکارە ناوخۆییەکەشی سیاسی و سیاسی دەبینێتەوە. شۆڕشگێربوونی و داواکاری نەتەوەیی و لەو سەردەمە پاش کۆتایی هاتنی شەری ئازادیخوازی خوێندکاری کورد بوو کە بە نێوان عێراق و ئێران بە جۆرێک کەسایەتی دڕێژایی مێژوو بەردەوام خۆی لە بەرامبەری حەقیقی کۆماری ئیسالمی خۆی زیاتر دەسەاڵت پێناسە دەکرد. دەرخست ،قۆناغی لەناوبردن و کوشتنی ڕێکاری هەتاوی ٦٨ی لە دەورەی ٦٠تا چاالکانی مەدەنی و سیاسی لە ئێران و خوێندکاری بزووتنەوەی سەرەکی تەنانەت تێڕۆری چاالکانی سیاسی لە سیاسی نیزامی لەگەڵ هاوئاهەنگی دەرەوەی ئێرانە ،لەو دەورەیە مەجالی دەسەاڵتدار لە ئێران بوو. چاالکی سیاسی بۆ خوێندکارەکان کەمە زۆر بزووتنەوە سیاسی لەو قۆناغە جووڵەی و تەنانەت خوێندکارە کوردەکانیش کە الواز و کزە ،هۆکارێکی کەی پێک هێنەری ڕێژەیان لە زانکۆکان بە شێوازێکی بەرچاو ئەم باروودۆخە الوازی و بەستراوەبوونی زیادی کردوە مەجالی دەربڕینی بیر و سیستەمی سیاسی و مەترسی چاالکییە ئاواتەکانی خۆیان نابینەوە. کۆمەاڵیەتیەکانە. ئەو فەزا بەستراوە سیاسیە وەک بەردی لەو سەردەمە تاکە ڕێکخراوی مۆڵەتپێدراوی بناغەی درووست بوونی ڕەوتی ئیسالحی و خوێندکاری ،دەفتەری تەحکیمی وەحدەتە ڕێفۆرمخوازی خۆی نیشان بدات و دەورێکی کە نەک هەر ڕؤڵی خۆی وەک ئۆپۆزیسیۆن کاریگەر بگێرێت. و ڕەخنەگر ،ناگێڕێت ،تەنانەت لەگەڵ هەر جۆرە هەڵسووکەوتێک کە لەبەرامبەەر بزووتنەوەی خوێندکاری لە نێوان دەکات، دەسەاڵت دەگیردرێت دژایەتی ساڵەکانی ١٣٧٦تا ١٣٨٤ی هەتاوی بە دژ ئازادی بۆ نموونە کاتێک ،نیهزەتی بە هاتنەسەرکاری حکوومەتی خاتەمی و ڕادەوەستێ، فەقیهی بیرۆکەی ویالیەتی کرانەوەی سیاسی ،دەرفەتێکی نوێ هاتە سەرکوتیان و دەکات ئەم گرووپە لۆمە سەر ڕێگای بزووتنەوەی خوێندکاری ،نابێ لە ڕەخنە چەشنە هەر ڕەوتە دەکات ،ئەو ئەوەش لە بیر بکەین لە درووستبوونی ئەو و دەزانێت خۆی سووری هێڵی بە دەسەاڵت فەزا نوێیە سیاسیە زانکۆکان دەوڕێکی ڕادەوەستێت. بەرامبەریدا لە حاشاهەڵنەگریان بوو. خوێندکاری بزووتنەوەی سەردەمە لەو ئازادی بیروڕا دەربرین ،ئازادی ڕۆژنامە و کوردیش گیرودەی باروودۆخەکەیە و بە نووسین ،نموونەیەک لەو درووشمانە بوون جۆرێک خۆی لە پەراوێزدا شاردۆتەوە ،وا لە زبانی بزووتنەوەی خوێندکاری دەهاتنە ئەمەش دوو هۆکاری سەرەکی هەیە ،یەکەم سەر شەقامەکان و ناو کۆمەڵگا. باروودۆخەکە زۆر هەستیارە و هەرچەشنە خوێندکارە کوردەکانیش بە کەڵک وەرگرتن جیاوازی بیر و باوەر بە توندترین شێواز لەم ئازادیانە و فەزای تا ڕادەیەک کراوەتری سەرکووب دەکرێت و هۆکاری دووهەمیش سیاسی ،لەو سەردەمە توانیان بۆ یەکەمین بۆ بە سیاسی کردنی هەر چەشنە جار ،ڕۆژنامە و گۆڤاری تایبەت بە خۆیان هەڵسووکەوتی خوێندکاری کورد لە الیەن باڵو کەنەوە. دەسەاڵتە و بەو بیانووە سەرکووبەکان و لەو سەردەمە بەاڵم بەداخەوە ڕووداوی ئازار بەسەر خوێندکاری کوردچەن قات هەژدەی پووشپەریش هاتە پێش ،لەو ڕؤژەدا
ئازادی بیروڕا دەربرین ،ئازادی ڕۆژنامە و نووسین، نموونەیەک لەو درووشمانە بوون وا لە زبانی بزووتنەوەی خوێندکاری دەهاتنە سەر شەقامەکان و ناو کۆمەڵگ ،هێزی سەرکوتگەری کۆماری ئیسالمی هێرشی کردە سەر خوێندکارانی بەشە ناخۆییەکانی زانکۆی تاران و چەن کەس لەو هێرشە گیانیان لەدەسدا و تەنانەت چەن کەسیش چارەنووسیان تا ئەوڕۆ نادیارە. لەو سەردەمە بزووتنەوەی خوێندکاری لە کۆمەڵگا وەک لیدەر و ڕێنیشاندەر ڕۆڵی هەیە و زۆر کات سەرچاوەی داواکارییەکانی کۆمەڵگا لە زانکۆکانەوە سەرهەڵدەدات. لەڕاستیدا ،هاندانی کۆمەڵگا بۆ مەیدانی خەباتی مەدەنی و ڕەخنەگرتن لە دەسەاڵت بەشێکی گرینگ لە ئەزموونی بزووتنەوەی خوێندکاری لەو سەردەمەیە. ئەو چاالکیانە بوو بە هۆی سەرکوت و زەختی وەحشیانە و لە ڕادەبەدەری حکوومەت بۆ سەر خوێندکاران. بزووتنەوەی خوێندکاری لە نێوان ساڵەکانی ١٣٨٤تا ١٣٩٢ی هەتاوی هاوتەریب لەگەڵ الوازبوونی رەوتی
دێمۆکراسی خواز لە کۆتاییەکانی دەورەی ڕێفۆرمخوازی لە ئێران ،چاالکی خوێندکاری تووشی نسکۆیەکی گەورە هات ،بە واتەیەکیتر لەگەڵ دەستبەکاربوونی حکوومەتی ئەحمەدی نیژاد ،سەرکووبی بزووتنەوەی خوێندکاری بە شێوازێکی بەرچاو زیادی کرد ،لە الیەکی تریش ئەو ئەنجوومەنەنانەی وا تا ڕادەیەک مێژوویەکی سیاسی و ئازادیخوازیان بوو ،کۆکرانەوە و هاوکات هەوڵدرا زۆر ئەنجوومەنی نوێ بە ناوی خوێندکارەوە و لە ڕستیدا لە دژی خوێندکار درووست بکرێت ،ئامانجی سەرەکی لەو کارە گۆرینی شووناسی خوێندکاری و درووستکردنی شووناسێکی نوێ و لە بەرژەوەندی دەسەاڵت بوو. لێرەدا دەبێ ئاماژەش بەوە بکرێت نەبوونی ڕێبەری سەربەخۆ بۆ بزووتنەوەی خوێندکاری و پەرتەوازبوونی ئەو بزووتنەوەیە ڕێژەی ئەو سەرکوتانەی زیاتر کرد. لەو دەورەیە تاکە خاڵی ئەرێنی دەتوانێ زیادبوونی ڕێژەی خوێندکارە کچەکان وەک نیوەی لە یادچووی کۆمەڵگا بێت. لە ڕاستیدا سیاسەتی خوێندنی بااڵ لە ئێران لە نێوان ساڵەکانی ٨٦تا ٩٢ی هەتاوی ناڕاستەوخۆ ئەو ڕێژەیەیان بردە سەرەوە. پەرەسەندنی ڕێژەی ژنان لە زانکۆکان، بوو بە هۆی شارەزابوونیان لەگەڵ جۆرێک بایەخی کۆمەاڵیەتی نوێ لە زانکۆکان و بزووتنەوەی خوێندکاری ،ئەمە بوو بە هۆی پەرەسەندن و تەقویەتی داخوازییەکانی ژنان لە کۆمەڵگادا ،لە الیەکی دیکە بەشداری ژنان لە بزووتنەوەی خوێندکاری بزووتنەوەکەی بەهێزتر کرد ،هەروەها چەمک گەلێک وەک مافی شارۆمەندی، مافی مرۆڤ و ئازادی سیاسی و یەکسانی نێوان ژن و پیاو کە وەک تابۆیان لێهاتبوو دووبارە لە ڕێگەی ژنانەوە هاتەوە سەر زاری کۆمەڵگا. درووستبوونی چاالکی وەک کەمپەینی یەک میلیۆن ئیمزا و دایکانی پارکی اللە نموونەیەک لە بەرهەمەکانی بەشداریکردنی ژنان لە بزووتنەوەی خوێندکارییە و چاالکی لە کۆمەڵگادایە. بزووتنەوەی خوێندکاری لە نێوان ساڵەکانی ١٣٩٢تا ئێستا پاش هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٩٢ی هەتاوی, ڕووحانی بە دروشمی کردنەوەی فەزای سیاسی و ئازادی ڕێبەرانی بزووتنەوەی سەوز ،توانی دەنگێکی زۆرری خوێندکارەکان بەدەست بهێنێت و هیوایەکی نوێ ببخشێتە بزووتنەوەی خوێندکاری ،بەاڵم لە عەمەلدا نەیتوانی ئەم درووشمانەی بەجێ بێنێت و ئەمەش بوو بە هۆی دڵساردی بزووتنەوەکە، لە الیەکی تریش چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی و گەرانەوەی دووبارەی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران بوو بە هۆی دارمانی ئابووری ئێران و گۆرینی خواستی کۆمەڵگا لە پرسی سیاسی بۆ سەر پرسی ئابووری ،بێکاری لە ڕادەبەدەر تا ڕادەیەک بزووتنەوەی خوێندکاری خستۆتە پەراوێزەوە ،بەاڵم ئەم بزووتنەوەیە هەر زیندووە و هەرکات مەجالێکی بۆ ڕخسابێت توانیویەتی کاریگەر بێت. لە کۆتاییدا -١بزووتنەوەی خوێندکاری هیچ کات لە ئازادیخوازی سەراسەری بزووتنەوەی دوور نەبۆتەوە ،زۆر کات وەک هێما بووە و زۆر کاتیش ڕێگە خۆشکەر و فاکتەری بە هێزکردنی ئەم بزووتنەوەیە بووە. -٢بزووتنەوەی خوێندکاری ،بزووتنەوەیەکی زیندووە و خۆی لەگەڵ ئاستی زەخت و سەرکووبی حکوومەت ڕێک دەخات زۆر کات بە بێ ترس دێتە پێشێ و زۆر کاتیس خۆی بۆ کاتی پێویست ئامادە دەکات. -٣ژنان وەک بەشێکی گرینگی بزووتنەوەی خوێندکاری توانیویانە دەورێکی گرینگ لە ڕۆشەنگەری بۆ ژنان لە کۆمەڵگا بگێرن، وەک ئازادی و وەستانەوە لە بەرامبەر زوڵم و بێ عیدالەتی -٤بزووتنەوەی خوێندکاری هەر کات بە هێز بووە کۆمەڵگا ئازادتر ،شەفافتر و عاداڵنەتر بووە.
2
ژماره ( )80ساڵی هەشتەم2019/8/4 ، Dwaroj@komala.com
راگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی بەبۆنەی سی ساڵەی تێرۆری شەهید دوکتور قاسملووەوە
سی ساڵ پێش ئێستا ،ڕێکەوتی (١٣یژوئیهی )١٩٨٩دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو ،سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات یەکیك لە دیارترین رێبەرانی ی چارهسهری ئاشتیخوازانهی بزووتنەوەی کورد له كاتێكدا بۆ دۆزینهوهی رێگا مهسهلهی كورد له ئێراندا لهگهڵ چهند نوێنهری حكوومهتی كۆماری ئیسالمی له وییهن له سهر مێزی وتووێژ دانیشتبوو ،لهگهڵ عبدالله قادری ئازهر ئهندامی كۆمیتهیناوهندیو نوێنهری حیزب له ئورووپا به دهستی به ناو نوێنهرانی دهوڵهت بۆ وتووێژی ئاشتی ،تێرۆر كران. دوکتور قاسملوو لە سەر ئەساسی باوەڕمەندبوون بە چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد ،وتوێژی لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی بە شێوازێک لە شێوازە ڕەواکانی خەباتی کورد و وەک پڕنسیپێکی دیموکراتیک سەیر دەکرد .عەبدولڕەحمان قاسملوو وەک کەسێکی بەرپرسیار بەرانبەر بە چارەنووسی میللەتەکەی ،هەمیشە وەک رێبەرێکی پڕاگماتیک ،لە چوارچێوەی پێکەوە سازان و دیالۆگ هەنگاوی دەنا ،بەاڵم بەداخەوە لە سەر مێزی وتوێژ واڵمی پەیڤە ئینسانیەکانی بە گوللە درانەوە.. ڕاستە کە نەیارانی بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان توانییان ئەم رێبەرە و ڕێبەرانێ دیکەی بزووتنەوەی کورد بە جەستە لەنێو بەرن و حەزفیان بکەن ،بەاڵم ئێستاش پاش سی ساڵ بە سەر تێرۆری ڤییەن دا ،بزووتنەوەی کوردستان لە سەر تێکۆشان بە مەبەستی مافە ڕەواکانی خۆی هەروا بەردەوام و لەسەر پێیە .ئێستاش سەرەڕای ئەوەیکە دەسەاڵتی سیاسیی لە تاران هەمیشە هەوڵی داوە پرسی کورد لە ڕوانگەی ئەمنیەتییەوە بخوێنێتەوە و بۆ حاشالێکردن و سڕینەوەی بەردەوام رێگای توندوتێژ و ئەمنیەتی دەگرێتە بەر ،بەاڵم حیزب و الیەنە سیاسییەکانی کورد و کۆمەاڵنی خەڵکی کوردستان وێڕای بەرەنگارییەکی ڕەوای فرەچەشن ،دیسانیش پێیان وایە لە کۆتاییدا هەموو کێشەکان لە سەر مێزی وتوێژ چارەسەر دەکرێن. بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستانی ئێران پاش سی ساڵ تێپەڕین بە سەر تێرۆری شەهید دوکتور قاسملوودا ،قۆناغی جۆراوجۆری بڕیوە .ئەوەی لە هەموو گرینگترە ئەوەیە کە بە پێچەوانەی هەوڵی سیستەمی سیاسی لە تاران کە هەمیشە هەوڵی دەدا لە رێگای سەرکوت و داپڵۆسینەوە بزووتنەوەی خەڵکی کوردستان الواز و بێدەنگ و جووڵە بکات ،ئێستا خەباتێکی بەربەرینی جەماوەی لە شکڵی مەدەنی لە ئارادایە .ئەم خەباتە کە ماهییەتێکی عەداڵەتخوازی و نەتەوەیی هەیە ،بە شێوازێکی هێمنانە خەریکە بە تەواوەتی ڕیشە دادەکوتێ و رۆژ لە گەڵ رۆژ بەربەرینتر دەبێتەوە .ماهییەت و ئامانجی ئەم خەباتە جەماوەرییە کە هەمان شوناسخوازی نەتەوەیی و گەڕان بەدوای رێگاچارەی دێموکراتیک یه كسانی خوازانەیە ،سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە سیاسەت و تێڕوانین و تێکۆشانی حیزبەکان ،کاریگەری و شوێنەواری قوڵیان لە سەر ئەم کۆمەڵگەیە داناوە. بەداخەوە تا ئێستاش ئەو دەسەاڵتەی کە پیالنی تێرۆری دوکتور قاسملووو رێبەرانی دیکەی بزووتنەوەی خەڵکی کوردستانیان داڕشت و بەڕێوەیان برد ،هەر بە تێڕوانینی ئەمنیەتییەوە سەیری بزووتنەوەی نەتەوایەتیی خەڵکی کوردستان و داواکاریی حیزبەکان دەکات .بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان کە باوەڕێکی قووڵی بە چەسپاندنی دێموکراسی لە ئێران و چارەسەری کێشەکان لە رێگای ئاشتیخوازانەوە هەیە ،بەداخەوە لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا بە دەرکردنی فەرمانی جیهاد بۆ سەر خەڵکی کوردستان ،تێرۆری رێبەرانی کورد ،سەرکوتی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان ،لە پاشکەوتوویدا ڕاگرتنی کوردستان ،هێرشی مووشەکی و بوردمانی بنکە و بارەگای حیزبەکان وئیعدام و لەسێدارەدانی رۆڵەكانی سیاسەتی نکۆڵی و حاشاکردن لە پرسی نەتەوەیی کورد لە ئێران واڵم دراوەتەوە. لە ئێستادا کە کۆمەڵگەی نێونەتەوەی لە سەر پرسی ناوکی و رێکەتنی “بەرجام” لە رووبەرووبوونەوە و گوشارخستنەسەر ئەم رێژیمە دایە ،ئێمە وەک حیزب و الیەنەکانی کوردستان وێرای ئەوەی ڕاشکاوانە ڕامانگەیاندوە کە ئەم گوشارانە بۆ سەر رێژیم بە باش دەزانین ،هاوکاتیش وتوومانە کە کێشەی ئێمە لە گەڵ دەسەاڵتی سیاسیی لە تاران لە سەر ماف و داخوازییەکانمان بۆ دەیان ساڵ پێش ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی نێوان ئێران و ئامریکا دەگەڕێتەوە .تەوەری سەرەکیی کێشەی ئێمە لە گەڵ تاران داخوازییە نەتەوەیی و ئینسانییەکانی خۆمانە کە لە جاڕنامەی نێونەتەوەیی مافەکانی مڕۆڤدا وەک “سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ” دانی پێدا نراوە. لە داهاتووی واڵتی ئێراندا چاوپۆشیکردن لە داواکارییەکانی بزووتنەوەی کورد و ویستە ئینسانی و نەتەوەییەکانمان – وەک تا ئێستا سەلمێندراوە – نە تەنیا زیان بە پرۆسەی دێموکراسیزاسیۆنی ئەم واڵتە دەگەیەنێ ،بەڵکوو بەتەواوەتی لە قازانجی سەقامگیری و بەرەپێشچوونی ئێراندا نیە .دڕێژەکێشانی ئەقڵییەتی تەواویەتخوازیی دەسەاڵتدارانی تاران ،ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ داهاتووی ئەم واڵتە بەرەو کۆمەڵێک سناریۆی ناڕوون دەبات .بۆیە پێویستە دەسەاڵت لە تاران واڵمێکی لۆژیکی بۆ چۆنیەتی هەڵسوکەوت لە گەڵ داخوازەکانی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران بداتەوە کە ،لە بەرنامە و سیاسەتی الیەنە سیاسییەکانی دیکەدا فورموولە کراون. یادی شەهید د.قاسملوو و سەرجەم شەهیدانی خەباتی حەق خوازانەی گەڵی کورد بەرزو بەرێز بێ ورێگاو رێبازیان بەردەوام بێت . ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران 20ی پوشپەڕی 11 – 1398ی جوالی 2019
ههواڵو راپۆرت
شاندێكی حیزبی شیوعی کوردستان سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەیان كرد پاشنیوەرۆی یەكشەممە 6ی گەالوێژ شاندێكی حیزبی شیوعی كوردستان سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد. شاندی میوان كە پێكهاتبوون لە هەریەك لە بەڕێزان :د .كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی ،ئەبوكاروان ئەندامی مەكتەبی سیاسی ،سوبحی مەهدی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی ،عوسمان زیندانی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیو گۆران حسێن بەرپرسی پەیوەندییەكانی حیزبی شیوعی كوردستان لە سلێمانی لەالیەن شاندی كۆمەڵە هاوڕێیان :عومەری ئێلخانیزادە سكرتێری گشتیی ،رەزا کەعبی لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی ،عوسمان خەلیلی ،خەلیل دەشتی ،عەتا ناسرسەقزی ئەندامانی دەستەی كارگێریو ئارام مودەڕسی بەرپرسی سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پێشوازییان
لێكرا. لە دیدارەكەدا قسەوباسێكی چڕوپڕ لەسەر بارودۆخی ناوچەكەو كوردستان كراو هەر دوو ال لە روانگەی خۆیانەوە هەڵسەنگاندنێكیان بۆ بارودۆخی ئێستا كردو جەختیان لەسەر یەكڕیزی كورد لەم بارودۆخەدا كردەوە.
هەروەها باس لە لێكنزیك بوونەوەو یەكگرتووی زیاتر نێوان هێزە چەپو هەرچوارپارچەی لە سێكۆالرەكان كوردستان كراو پێكهێنانی چەترێكی هاوبەش لەو حیزبو الیەنانە لەالیەن وەفدی میوانەوە پێشنیار كرا كە وەفدی كۆمەڵە پێشوازی لەو پێشنیارە كرد.
كۆنفرانسی سااڵنەی ئەندامانی كۆمەڵە ،كۆمیتەی نۆروێژ بەڕێوەچوو كۆمەڵە دەستی پێكرد ،چاالكییەكانی دەورەی پێشووی كۆمیتەی نۆروێژ خرایە بەر باسو لێكۆڵینەوەو پاش تاوتوێیەكی دۆخی ئێستاو دیاریكردنی ئەركەكانی ئەم دەورەیەی ئەندامانی كۆمەڵە ،هەڵبژاردن بۆ كۆمیتەی نوێی نۆروێژكرا. بەم جۆرە هەریەك لە هاوڕێیان: ئازاد سەڵەواتی ،كاوە كەریمی، دڵشاد دەشتی ،بێهنام نادریو شەیدا سوڵتانی وەك ئەندامی نوێی كۆمیتەی نۆروێژ هەڵبژێردران. لەكۆبوونەوەكەدا هەریەك لە هاوڕێیان: رەزا لوتفی بە شێوەی حوزوریو، رۆژی 21ی جوالی كۆنفرانسی سااڵنەی كۆبوونەوەكە كە بە راگرتنی چەند عوسمان خەلیلیو خەلیل دەشتی ئەندامی كۆمەڵە لەكۆمیتەی نۆروێژ ساتێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە لەالیەن كۆمیسیۆنی دەرەوەی واڵت لە بەڕێوەچوو. یادی هاوڕێیانی گیانبەختكردوی رێگەی سكایپەوە بەشدارییان كرد.
راگەیاندنی ژمارە ٤ی ستادی نیزامیی کۆمەڵە راگەیاندنی ژمارە ٤ی ستادی نیزامیی کۆمەڵە لەبابەت تۆپبارانەکانی ئەمرۆی سپای پاسدارانی ئیسالمی ئێران بۆسەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە جەماوەری تێکۆشەری کوردستان! دۆستان و دلسۆزانی کۆمەڵە! بەمجۆرە ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە درێژەی تۆپبارانەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسالمیدا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان پێش نیوەرۆی ئەمرۆ پێنج شەممە٢٠ی پووشپەر و بۆ رۆژەی دووهەم فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی سپای پاسداران
سەرسنووری هێزی بنکەیەکی کۆمەڵەیان لە دۆڵی رۆست لە ناوچەی باڵەکایەتی بۆردمان کرد. لە ئاکامی ئەم بۆردمانەدا کە ماوەی زیاتر لە کاتژمێر و نیوێکی خایاند بێجگە لە زەرەروزیانی ماڵی دوو پێشمەرگەی قارەمانی کۆمەڵە بریندار بوون کە بەداخەوە برینی یەکێک لە هاورێیانمان قورسە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە. ستادی نیزامیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ٢٠ی پووشپەری ١٣٩٨ی هەتاوی
چارەنووسی دوو الوی بەندکراوی کورد نادیارە
دوو هاواڵتی خەڵکی شاری مەریوان، دوای بانگ کردنیان بۆ ئیدارەی ئیتالعاتی شاری مەریوان ،دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتالعاتی ڕژیم لە شاری سنە ڕاگوێزران. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست :دوو الوی کورد بە ناوەکانی “شاهۆ ئەخترکاوان و حەمدی ئەخترکاوان” ،پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتالعاتی شاری مەریوان ،دەستبەسەر کران. ڕۆژی یەکشەممە٢٣ ،ی پووشپەڕ، “حەمدی ئەخترکاوان” خەڵکی گوندی
“بڵبەر” لە ناوچەی هەورامان و دانیشتووی شاری مەریوان ،پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتالعاتی شاری مەریوان دەستبەسەر و لە مەڕ چارەنووسی ناوبراو هیچ هەواڵێک لەبەر دەستدا نیە. شاهۆ ئەخترکاوان حەتووی ڕابروو، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتالعاتی شاری مەریوان و دواتر دەسبەسەر کرابوو. ئەو دوو هاواڵتیە کوردە پاش دەستبەسەرکردنیان ،بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتالعاتی ڕژیم لە شاری سنە ،کراون.
بەشداری نوێنەرانی کۆمەڵە لە ڕێوڕەسمەکانی ساڵیادی تێڕۆڕی دکتۆر قاسملوو لە ڕێوڕەسمێکدا کە ڕۆژی شەممە١٣ی ژووئیە بۆ یادی سییەمین ساڵی تێڕۆڕی دکتور قاسملوو لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو ،هەیئەتێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە نوێنەرایەتی ،هاوڕێ کەریم کەریمی ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی کۆمەڵە بەشدار بوون. هەروەها لەو ڕێوڕەسمە هاوڕێ بەرپرسی مودەڕێسی ئارام کۆمەڵەی سکرتارییەتی زەحمەتکێشان وتارێکی پێشکەش کرد و پاشان وەک ئەندامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران پەیامی ناوەندی خوێندەوە. هەر بەم بۆنەوە لە سمینارێکدا کە لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو هاوڕێیان هێمن بایەزیدپور ،تەها عەلیپور و رێباز تورجان بە نوێنەرایەتی کۆمەڵە بەشدارییان لەو سمیارەدا کرد. هاوکات لە ڕێوڕەسمێک کە لە شاری پاریسی واڵتی فەرانسە بەڕێوەچوو هاوڕێ نیلووفەر مودەڕیسی وەک نوێنەری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە واڵتی فەرانسە بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوو.
ژنان
ژماره ( )80ساڵی هەشتەم2019/8/4 ، Dwaroj@komala.com
ڕەچەڵەکه مێژوویەکانی الوازیی ژنایەتی ژنانی کورد د .سیروان خوسرەوزادە لە کۆمەڵگای کوردی ئەوەندە پیاو بە تایبەتمەندیەکانی پیاوەتی پێناسە کراوە، ژن بە پێوەرە ژنانەکانیەوە پێناسە نەکراوه. لە ڕاستیدا بە هەمان شێوە کە پیاو بە بێ پێوەر و تایبەتمەندیە پیاوانەکانی ناتوانێ وەک پیاوێکی تەواو لە بەر چاو بگیرێت ،بێ شک ژنیش بە بێ پێوەرە ژنانەکانی ،ژنێکی ناتەواو دەبێت. یهکێ لهو زوڵمه گهورانه کە له ژنی کورد کراوه ،الوازکردنی ههست و پێوهری ژنایەتی ( )Feminityبووه لهواندا .بهم شێوه ژنی کورد نەیتوانیوه ئەو جۆرەی کە شیاوە وەک ژنێکی تهواو ڕۆڵی خۆی بنوێنێت و الیەنی ژنانەیی خۆی بەرجەستە بکات .هەر بۆیه ژنی کورد بەتایبەت لە هەندێک ناوچەدا تەنانەت ڕهنگی پیاوهتی لێ نیشتوه و بە پێی پێورە پیاوانەکان جێگەوپێگەی دیاری کراوە. ئەگەر جارجارێک ژنێک که به ههر هۆیەک توانیبێتی هەستە ژنانەکانی خۆی بدرکێنێت و وەکوو ژنێکی تەواو (نەک وەک ژنێکی پیاوانە) خۆی بنوێنێ و باس لە هەستی خۆی بکات ،بەهۆی ئەو بیر و باوەڕە پیاوساالرانە کە بەسەر کۆمەڵگای کوردەواریدا زاڵ بووه ،به هەموو چەشنه تۆمەتێک تاوانبار کراوه و وەک کارێکی دژە ئاکار لەقەڵم دراوە .بۆ نموونه ،زۆر جار پێکەنین و قاقای ژنانه و ناز و لەنجەی له الیەن کۆمەڵگاوه شەرمەزار کراوه و ئاوهها کەسێک تەنانەت وەک ژنێکی بێئەخالق پێناسه کراوه .زۆر جار ڕووخۆشی و دڵڕفێنی وهکوو نیشانەیەک لە سووکەسەری و ناپاکی ژن سەیر کراوه .ژنێکیش که ویستبێتی پێداگری له مافەکانی خۆی بکات و بۆ خواسته ناڕهواکانی باوک و برا و کەس و کار و مێردهکەی مل دانەنەوێنێت ،ئەوا به بێحەیا و بێحورمەت و هتد ناوزهد کراوه! ژنی ڕاستەقینه بە پێی ئەم گوتارە “ساالره ژن”ێکە کە هەست و کردەوەی پیاوانەی ببێت .لە کۆمەڵگای کوردەواری کاتێک ویستبێتیان شەرعیەت به کەسایەتی ژنێک بدهن و تاریفی بکەن بەم ڕستەیە ناویان لێبردوه“ :ساالره ژنه”“ ،له هەزار پیاو پیاوتره”“ ،خۆی ناگۆڕێتهوه به هەزار پیاو” و “کەس به پیاو نازانێت”. له وەها کۆمەڵگایەکدا ،ژن هەرگیز نه دەرفەتی بۆ ڕەخساوه و نه بوێریی ئەوەی هەبووه کەڵک له ژنایەتی خۆی بگرێت و وهکو ژنێکی تەواو هەست و نەستی ژنانەی خۆی دەرببڕێت ،به لەونێک که تەنانەت شێوازی قسهکردنیشی گۆڕاوه بۆ شێوازێکی نێرینه و پیاوانه .بەاڵم پرسی سەیر ئەوەیه که ناوچەکانی کوردەواری لەم بوارەدا وەک یەک نین ،بە زمانێکی دیکه ئەتوانین بڵێین ڕێژهی الوازیی ژنایەتی له الی ژنانی ناوچه جیاوازەکانی کوردستانی ڕۆژهەاڵتهاوشێوه نین .بۆ نموونه ژنانی ناوچەی کوردستانی ژێر دەسەاڵتی ئەردەاڵنەکان (سنه، سەقز ،مەریوان و هتد) به بەراورد لەگەڵ ژنانی کرماشان و موکریان و خۆراسان به ئێستاشەوه ژنایەتییان بەرچاوتر بووه و بە درێژایی مێژوو دەرفەتی لهبارتریان هەبووه بۆ نواندنی هەست و پێوەرەکانی ژنایەتی .ئەم ڕەوشتە تەنانەت له لەحنی ژنە گۆرانیبێژەکانی ئێستاش ڕچاو دەکرێت. کچه گۆرانیبێژەکانی ناوچەی ژێر دەسەاڵتی ڕابردووی ئەردەاڵنەکان له نێو ئاوازەکانیاندا بەنیسبەت ژنانی ناوچەی موکریان زۆرتر ژنایەتی خۆیان نواندوە ،به واتایەکی دیکه ،زۆرتر هەست به ژنایەتیان دەکرێت. لێرەدا نامەوێ باس لەوه بکەم کە بۆچی یەکەم ژنه مێژوونووسی کورد و یەکەم ژنه گۆرانیبێژی کورد لەم ناوچه هەڵکەوتون، بەڵکوو لێرەدا باس لە کەمتر ڕەنگدانەوەی ژنایەتی ژنانه له لەحن و شێوازی قسه کردنیان دەکەم ،ژنانی ناوچەی موکریان و کرماشان و خۆراسان تەنانەت شێوازی قسه کردنەکانیان زۆرتر لەحنی پیاوانەی لێنیشتوه ،له حاڵێکدا که ژنانی ناوچەی ئەردەاڵن بەشێوازکی پڕ لە هەستی ژنانه قسە دەکەن. ئەڵبەت ڕەنگه بوترێت ئەم دۆخه پێوەندی به ناوچەوه نییه ،بەڵکوو پێوەندی ڕاستەوخۆی به پوتانسیەلی زاراوەکانەوه هەیه .بەاڵم ئەگەر سەرنج بدەین دەبینین
زاراوەی مەریوان ،سنه ،سەقز و بانه وەک یەک نین و جیاوازی تایبەتیان به خۆیان هەیه ،کەچی سەرەڕای ئەم جیاوازیانه، ژنانی ئەم ناوچانه ژنایەتییان بەرچاوتر و بەهێزتره .کەوایه ،لێرەدا جەخت لەسەر زاراوه لە ئارادا نییە ،بەڵکوو باس لە سەر ناوچەیە .ئێستا پرسیار ئەوەیه که هۆکارەکانی ئەم جیاوازییه لە چیدایه؟ بۆچی ژنایەتی ژنی ئەردەاڵن بەهێزتر و چڕترە ،بەاڵم ژنایەتی ژنی موکریان، کرماشان و خۆراسان الوازەترە؟ سەرەتا ئەبێ ئاماژه به ئەم ڕاستییە مێژووییە بکەین که کوردەواری النیکەم له دوای هێرشی عەرەبهکان ئەمنیەت و ئاسوودەیی بەخۆوه نەبینی .کوردەواری که له ڕابردوودا یەکێ له گەشاوەترین شارستانیەتەکانی ناوچەی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاستی ههبووه ،له ڕوانگەی ئابووری و شارستانیەتەوه گەشاوه و پێشکەوتوو بووه ،بەاڵم له دوای هێرشی عەرەب بوو به ناوچەیەکی ئاڵۆز و بەستێنێک بۆ ئاژاوەی تااڵنکەرە بیانیەکان .لە دەرەنجامیئەم دۆخەدا کوردەواری سەرەڕای ئەوەی کە یەکگرتوویی خۆی له دەست دا ،بوو بە ناوەندێ بۆ بەرەنگاری لەگەڵ داگیرکەران و هەمو ئەو دەسەاڵتانەی کە یەک له دوای یەک هێرشیان دەکرده سەر کوردستان. ئەم هێرشانه تەواو بوونیان نەبوو .عەرەب دەچوو ،سەلجووقی دەهات ،سەلجووقی دەڕۆێی مەغوول دەهات ،مەغوول دەچوو تاتار دەهات و هتد .لەوەها بار و دۆخێکدا که کورد هەرگیز هەستی به دوایی هاتنی نەهامەتیەکانی نەدەکرد ،به ژن و پیاو و پیر و جوانەوه هەمیشه گیان له دەست ئاماده بوون کە بەرنگاری هێرشبەران و داگیرکەران ببنەوه .لەم دۆخەدا ژنان ئیدی پێناسەی ڕاستەقینەی خۆیان لێ ون بوو .هەر بۆیە سەرەکیترین مەبەست و ئامانجی ژن و پیاو پاراستنی گیان و شەرەف و کەرامەتی خۆیان و مندااڵنیان بوو .ژنی چارەڕەش بێ ئەوەی به خۆی بزانێت بوو به پیاو و تا ڕادەیەکی زۆر ناز و هەستە ژنانەکانی خۆی له دەست دا .زۆری پێنەچوو ئەم ژنه
نوێیه بوو به پێوەری ڕاستەقینەی نەوەکانی داهاتوی ژنانی کورد و ژنی کورد ئیدی بە پێی ئەم پێوەرە پێناسە دەکرا .لە ئاکامی ئەم ڕەوتەدا هێدی هێدی ژنی ڕاستەقینه بوو به ئەو ژنه که وەک پیاو بێت و “خۆی به هەزار پیاو نەگۆڕێتەوه”! بۆ واڵمدانەوەی چڕتری پرسیارەکەی سەرهوه ،ئەبێ بوترێت ئەو بارودۆخه نائەمنەی کوردەواری تا سەدەی 15و 16ی زایینی درێژەی هەبوو .لەم سەردەمانەدا لەو بەشانەی کوردستان که سەردەمانێک دەسەاڵتی ئەردەاڵن حکومەتیان کردوه، بەهۆی دامەزراندنی ئەو دەسەاڵته کوردیه، بەشێکی بەرچاو له نەهامەتیەکانی کوردانی دانیشتوی ئەو ناوچانەی ژێر دەسەاڵتی ئەردەاڵنەکان دواییهات .دواییهاتنی نەهامەتیەکان بەو مانا نییه که ئەو دەسەاڵته کوردیه دەسەاڵتێکی ئایدیالی و بێکێشە بووه ،بەپێچەوانەوه ،لەو سەردەمانەدا زوڵم له هەموو ناوچەیەک زاڵ بووه و ئەمەش بەپێی یاساکانی دەسەاڵتداران ئاسایی بوو .مەبەست ئەوەیه کە النیکەم بەهۆی ئەو دەسەاڵتە نیوە کوردیەوە ئیدی دانیشتوان ناچار نەبوون هەر سات و کات ئامادەی بەرەنگاری دوژمن ببن .دەسەاڵت هێمنی و ئاسایشی ناوچەکەی مسۆگەر دەکرد و خەڵکیش سەرەڕای هەموو گیر و گرفتەکانیان دڵخۆش بوون بەوەی که دەتوانن النیکەم به بێترس لههاتنی هێرشکەران ژیانی خۆیان درێژە پێبدەن .ڕەنگه ئەو پرسیارە بێتە ئاراوە که پێشتریش حکوومەتی ناوەندی لەو ناوچانه دەسەاڵتی هەبووە و توانیویەتی له بەرانبەر هێرشی دەرەکی زق ببێتهوه ،بەاڵم ئەوەی ڕاستی بێت زۆرجار ئەم دەسەاڵتەی سەر به حکومەتی ناوەندی زۆر له هێرشکەره دەرەکیەکان زیانی بە دانیشتوان گەیاندوه. بۆ نمونه کاتێ سەیری هۆکارەکانی شۆرشی حەمزه ئاغای مەنگۆڕ دەکەین ئەو ڕاستیه زۆر بە ڕوونی دەردەکەوێت. دەسەاڵتی کوردی النیکەم ئەو جیاوازیەی هەبوو که کاربەدەستەکانی خۆیی بوون و ئاستی زوڵم و زۆرەکانیشیان بەنیسبەت
دەسەاڵتێکی ناوەند سنووردارتر بوو .له ژێر دەسەاڵتی کوردی ئەردەاڵندا ئاسایش و ئەمنیەت هەبوو ،بۆیه ژن تا ڕادەیەک توانی بەرەو بوونی ڕەسەنانە و ژنانەبوونی ڕاستەقینەی خۆی بگەڕێتەوە .بەاڵم بارودۆخ له موکریان و کرماشان چۆن بوو؟ له موکریان بەپێچەوانەی ناوچەی ئەردەاڵن ،ژیان عەشایری و خێاڵیەتی بوو. لەم ناوچەدا بێجگە لە مەهاباد ،شاری کوردی دیکەمان نەبوو .ژیانی عەشایری کۆسپێ بوو بۆ کاریگەری وەرگرتن له گۆڕانکاریەکانی سەردەم .ئەمه له الیەکەوه و شەڕ و کێشه و کێبەرکێی عەشیرەیی نێوان عەشیره کوردەکان ،یان عەشیره کوردەکان لەگەڵ عەشیرەته تورکەکان، هەروەها لەگەڵ دەسەاڵتی ناوەندی ئێران و عوسمانی کارێکی کردبوو که ژنی کوردی موکریانی زۆرتر له هەمیشه ناچار بێت وەک پیاوێ ئامادەی بەرەنگار بوونەوه لەگەڵ هەموو چەشنه مەترسیەک بێت .له ژیانی عەشایەریدا دەسدرێژیکردن بە سەر کچ یان ژنێ له عەشیرەتی بەرانبەر ،دەبووه هۆی خوێنڕێژی و کوشتار و شەڕ و کینەی دەیان ساڵه .ژنی عشایر هەمیشه شهرافەت و کەرامتی له مەترسیدا بوو .جیا له موکریان ،کرماشانیش هەروەها بەم چەشنە بوو .حکوومەتی کرماشان بەپێچەوانەی ئەردەاڵن ،نەک دەسەاڵتێکی نیمچە کوردی نەبوو ،بەڵکوو ناکۆکی زۆری لەگەڵ عەشیرەتە کوردەکان هەبوو .عەشیرەتەکان هەمیشه ئامادە بوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی حاکمیکرماشان! ژنانی کرماشانیش هاوشێوەی ژنانی موکریان هەمیشه له ترس و دڵەڕاوکێدا بوون و هەربۆیە وەک پیاوەکانیان دلێر و بەهێز بوون و چاوەڕوانی کاری پیاوانەییان لێدەکرا .نموونەی ئەم چەشنه دلێریه له نێو ژنان و کچانی هۆزی هەمەوەند وێنا دەکرا کاتێک حاکمی کرماشان له دوای کوشتنی نامرۆڤانەی “جوانمێر ئاغای هەمەوەند” له ساڵی ١٣٠٤کۆچی مانگیدا ،هێرشی کرده سەر قەاڵکەیان ،دلێرانه بەرخۆدانێکیان نواند و ئەم خۆڕاگریەیان کاردانەوەی زۆری بەشوێنەوە بوو .نموونەیەکی دیکه لە خۆراسان ڕووی دا .هەروەها کە دەزانین ئامانجی سەرەکی شا عەباس لە گواستنەوەی کوردان بۆ خۆراسان پاراستنی سنورەکانی ئەو ناوچە بوو لە بەرانبەر هێرشی تورکمان و ئوزبەکە بەڕبەڕەکان. هەر بۆیە باسی مان و نەمان لە ئارادا بوو. تااڵنکەران بۆ دزین و بە کۆیلە بردنی ژنانی کورد هێرشیان دەکرد هەربۆیە ژنان زۆرتر لە پیاوان هەستیان بە بەرپرسیارەتی دەکرد و لە پیاوەکانیان دلێرتر و بوێرتر بوون. بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە حەماسەی قەاڵی خێرئاباد لە ساڵی1270ی کۆچی مانگی بکەین .لەم ڕووداوە حەماسیەدا سێ هەزار تورکمان هێرشیان کرده سەر قەاڵی خێرئاباد که تەنیا ژن و منداڵی تێدا بوو. ژنان توانیان تا گەیشتنی هێزی یاریدەر، لەگەڵ تورکمانەکان بوێرانە شەڕ بکەن و زیانێکی بەرچاویان پێ بگەیەنن! ئەم حەماسە دەنگ دانەوەی زۆری لە سەرچاوە مێژووییەکانی ئەوسەردەمە هەبوو. به پێی ئەوەی لەسەرەوە باس کرا ،لێرەدا دەتوانین بڵێین ژنایەتی ژنانی کورد الواز کراوە و کەسایەتی ڕاستەقینەی ژنی کورد گۆڕدراوە .ئەو گۆڕانکارییه له نێو دڵی فەرهەنگ و داب و نەریت کوردیدا جێگای خۆی کردەوه و بوو به بەشێ له پێوەرە یاساییەکانی کۆمەڵگای کوردی. ئێستا گەڕانەوەی ژنایەتی کوردی بۆ ژنانی کورد بهستراوه به هەست بە ئەمنیەتی هەمەالیەنه چاکسازی و پێداچوونەوه و ئاسانکاری بۆ سڕینەوەی ئەو بیر و باوەڕانەی کە بە هۆی نەبوونی ئاسایشی مێژوویی بە سەر فەرهەنگی کوردەواریدا زاڵ بون. لەڕاستیدا ژنی کورد ئەبێت ژنایەتی خۆی وەدەس بخاتەوه و ببێتەوە بە خاوەنی ئەو شکۆ ڕاستەقینە لەدەس چووەی خۆی. بێشک کەس ناتوانێ نکۆڵی لەو ڕاستیە بکات کە لە چەن دەیەی ڕابردودا سەرەڕای هەموو کەم و کورتییەکان ژنان تا ڕادەیەکی بەرچاو توانیویانە زۆرتر لە هەمیشە وەک ژنی ڕاستەقینە خۆیان بنوێنن و نزیک ببنەوە لە شکۆ الوازکراوەکەیان ،هەرچەند هێشتا لە سەرەتای ئەو ڕێگایهدان.
5
پەروەردە وەک یەکەمین بنەما بۆ داڕشتنی کەسایەتی مرۆڤ سەیران مستەفازادە پەروەردە بنەمای دارشتنی کەسایەتی مروڤە و پەیوەندی تایبەتی بە بونیاتنانی کۆمەلگاوە هەیە. یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی سیستەمی پەروەردە لە واڵتێک، ئامادەکردنی منااڵنە بۆ وەئەستۆگرتنی ئەرکەکانیان لە داهاتووی کۆمەڵگا، سیستەمی پەروەردە بەدوو جور دابەش دەکرێت ،بەشی یەکەم سیستەمی پەروەردەی فەرمی وبەشی دووەم سیستەمی پەروەردەی نا فەرمییە. سیستەمی پەروەردەی فەرمی وەک، مەدرەسە و زانکۆ وسیستەمی پەروەردەی نافەرمی وەک بنەماڵە، کلتوور و داموودەزگاکانی ڕاگیاندن. بنەماڵە وەك یەكەمین شوێنی فێربوون و دارشتنی کەسایەتی تاک نەخشێكی گرێنگی هەیە ،بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە بنەمالەی کۆمەڵگای سوونەتی کوردستانی رۆژھەاڵت ،جیاوازییەکی ڕەگەزی هەیە بۆ پەروەردەکردنی مندااڵن، و لەگەڵ ئەو ئامادەکردنەدا کچ رۆڵی دووهەمی هەیە و گرینگی زیادتر بە کۆر دەدرێت و کچەکان رۆڵێكی ژیر دەستیان هەیە\ ،کچەکان زۆرتر بۆ بەڕێوەبردنی رۆڵی دایک واتە بۆ هاوسەری ئامادە دەکرێن و کچ دەبێت زۆرتر خۆی بۆ ئەو ئەرکە ئامادەکا و لە کوردستان عورف وایە کە ژن بە قسەی باب و برا و میرد هەڵسووکەوت بکا و بۆ هەموو شتێک ژیر دەست بێت و تەنانەت بۆ بچووکترین داخوازی خۆیان چاو لە دەستی پیاوان بن و ژنان دەبێت بە پێی عورفی باوی کۆمەڵگا پێگەی پیاوی پێ بەرزتر بێت و ئەو هەاڵواردنە بچێتە ناخییەوە و کەم بوونوو ژێردەست بوونی خۆی تەنانەت بە منداڵەکان و نەوەکانی پاش خۆشی بگۆزێتەوە . ئەو شێوە لە پەروەردە لە بنەماڵە بۆ کۆمەڵگا دەگۆزارێتەوە وکۆمەڵگاش پەرە بەو روانگە دەدات. لە کۆمەڵگای سوونەتیدا ئەو ماملەی لەگەڵ نامووس دەکرێت و باب ،برا ومێرد ،خۆیان بە خاوەن ژن دەزانن وئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی كە لە نیو ئەو کۆمەڵگایەدا ژن زۆتر بە چاوی کەسایەتییەکی تا کەرەستەیەک سەربەخۆ ببیندریت.لە کۆمەڵگای ئێران دا کچ بۆ وەی نەرخی چاکی بێت و بتوانن بە ئاسانی بە میردی دەن و ئابڕووی خانەوادەکەی ڕاگرێت و بن ماڵەی میرد لێ رازەی بن دەبێت حتمەن تێستی بکارت بدات و باکرە بێت .کچێک کە باکرە نەبێت ،دەبێتە هۆی سەر شۆڕی بنە ماڵەکەی و باب و برا زۆر بە ڕاحەتی دەتوانن بە پێی یاسا بیکووژن، چۆن ئەم کچە بە کچێکی بێ نامووس دەناسرێت و تەنانەت زۆر جار ،زۆر کچ بە بۆنەی ئەوی کە لە شەوی زفاف دا نەیانتوانیوە بەکارەتی خۆیان بسەلمێنن، ناردراونەتەوە بۆ ماڵی بابیان و لەویش لە الیەن باب و برا کووژراون. لەکۆمەڵگای سوونەتیدا هەر بنەماڵەیەك کە منداڵی کچی هەبێت پێیان سەرشۆریە و ئەگر بنەماڵەیەک یا دایکیک مناڵی کوری نەبێت بە چاوی کەم ئەبیندرێت و ئەو شتە بۆتە ھۆی ئەوەی کە پیاو بتوانێ دووبارە هاوسەرگیری بکاتەوە و ژنێكی تر بێنێت. کۆمەڵگای سوونەتی ئیرانیش کە لە ژیر دەسەاڵتی كۆماری ئیسالمیەدایە ،کچ ناچار دەکات هەر لە مناڵیەوە حیجابی خۆی بپارێزێت ناچارە بە خۆداپۆشینی ئیجباری و ئەو یاسایانە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی ئەو کۆلتورەدا کار دەکەن و کچان وادار دەکن رۆڵی دووەمی و گرێدراو بە پیاو تەمرین بکەن. لە کۆتاییدا ئێمە ناتوانین لە ئێرانێکی ژێر ئیستبداد ماڤی کەمینە کانمان دەستەبەر کەین ،ئێران لە ژنی ئازاد دەترسێت و ئەم حکوومەتە مانەوەی خۆی لە ژێردەست بوونی ژن دەزانێت ،چۆن ژنی ئازاد ،منداڵی ئازاد پروردە دەکا.
4
ژماره ( )80ساڵی هەشتەم2019/8/4 ،
وتووێژ
Dwaroj@komala.com
پرسی دانوستان کورد لەگەڵ رژیمی کۆماری ئیسالمی
وتووێژی کاناڵی ئێران ئینترناشناڵ لەگەڵ هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە ئا:ڕێباز تورجانی
دەرەوەی واڵت و چ لە پێوەندی لە گەڵ خەڵک و لە نێو ڕێژیمیشدا و چ باروودۆخی ئابووری ،بە بیری من بەرپرسانی کۆماری ئیسالمی دەبێ بڕیک بە خۆیان دابێنەوە و بێ گومان لەم شەرایەتە لە گەڵ کوردەکان و خەڵکی ئێران ڕێ بکەون ئیمتیازاتێکە.
لە ڕۆژانی ڕابردوو پرسی دانووستانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەگاڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسالمی پرسی ڕۆژ بووە چ لە ناوخۆی کوردستانی ئێران و چ لە نێوان ئەندامان و الیەنگرانی حیزبەکانی بەشدار لەو وتوویژانە ،سەبارەت بەم پرسە هاوڕێ عومەی ئیلخانیزادە وتووێژێکی لەگەل کانالی ایران اینترنشنال کردووە کە دەقی ئەم وتووێژە پێشکەشی خوێنەرانی دواڕۆژ دەکرێت. پرسیار :کاک عومەر سەبارەت بە دەنگۆی وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسالمی پێم خۆشە ڕوونکردنەوەیەک بدەن بۆ بینەرانمان؟ واڵم :دەبێ شتێک بڵێم ,ئەساسەن ئێمە وەک کۆمەڵە و دێموکرات ،یانی دوو حیزبی سەرەکی کوردستانی ئێران ،هەمیشە خوازیاری ئەوە بووین کە لە رێگای وتووێژەوە ،ڕێگا حەلی سیاسیەوە، مەسەلەی کوردستان لە گەڵ دەوڵەتی مەرکەزی چارەسەر بکێن ،لە ساڵی 1979 ئێمە دانیشتنێکمان بوو لە گەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسالمی ،هەوڵی ئیستا دڕێژەی ئەو پێوەندیانەیە ،کۆی زیاتر لە یەک ساڵ لەوە پێش ،شاید لە ماوەی ئەم دوو ساڵە ،زۆر کەسایەتی مەدەنی و سیاسی و هەم ئۆرگانەکانی ئۆرووپایی و نێونەتەوەیی، الینگری حەلی سیاسین و الینگری ئاشتین و لەو پێوەندیەدا هەوڵیان داوە ولە ئێمە پرسیاریان کرد ،واڵمی ئێمە زۆر ڕوون بوو ،کە بە ڕواڵەت کۆماری ئیسالمی ئەگە بیهەوێ سەبارەت بە مەسەلەی کوردستان و خوازیاریەکانی خەڵکی کوردستان لە گەڵ ئێمە قسەبکا ،ئێمە ئامادەێن ،هیچ کێشەیەکمان لەو بارەوە نییە،تەبعەن وتوووێژ شەرایەتێکی پێویستە ،شەرایەتی ئێمە ئەوەیە کە یەکەم وتووێژەکان ئاشکرا بێ ،نوێنەری کۆماری ئیسالمی دەبێت کەسێکی ڕەسمی بێت ،ئێمە ئامادەێن لە سەر مەسەلەی کوردستان وتووێژمان بێ، بەاڵم بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئەزموونانەی کە لە پێشتر لە پێوەندی لە گەڵ رێژیمی ئێران بوومانە ئێمە خوازیاری ئەوەێن، یەکەم ئەم وتوووێژانە لە ژێر چاوەدێری نێونەتەوەی بێ و دەبێ گەرەنتیدار بێ ،چ لە باری ئەمنیێەت و چ لە بواری ئەو شتەی دەگۆزەرێ ،ئاشکرایە لە سەر مەسەلەی خەڵکی کوردستان ئێمە قسەدەکێن ،ئەوان چرا سەوزێان داوە ،ئێمە بە هیممەتی کەسانێک کە لەو پێوەندیەدا کاریان کردووە پەیامەکانمان بۆ یەک ناردووە و ئێستا لە قۆناغی یەکەمین ،لە حاڵی حازر کە قسە دەکێن کۆماری ئیسالمی بە شێوەی ڕەسمی ئەم شەرایەتەی قبوڵ نەکردووە ڕەتیشی نەکردۆتەوە.
هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە ،سکرتێری گشتیی کۆمەڵە پرسیار :بۆ ئەنجامی ئەم وتوووێژە ئێوە وەک ئەحزابی کورد دەست پێشخەربوون یا ئەوێکە چرا سەوزیک لە تەرەفی بەرپرسانی کۆماری ئیسالمی بە ئێوە گەیشتووە؟ واڵم :تا ئەو جێگایەی من بزانم ئێمە داواکار نەبووین لەو پێوەندیەدا ،و ئەو شێوەیەی کە بیستوومە کۆماری ئیسالمیش لەم پێوەندیەدا دەست پێشخەر نەبووە، بەڵکوو شەرایەت و باروودۆخی سیاسی کە ئێران و کوردستان تێیدان و ئەو کێشانەی کە لە کوردستان لە بەرچاوە ،مانگرتن ،خۆ پیشاندان ،و جارو بار دەرگیری چەکدارانە ،الیەنی سێهەم هەوڵیان داوە بە شێوەی نێونجی دیاربن و هەوڵیان داوە لە گەڵ ئێمە و کۆماری ئیسالمی قسە بکەن . پرسیار :ئەگە سەرەنج بدەی بە شەرایەتی ئێستای کۆماری ئیسالمی ،شەرایەتی سیاسی و ئەزموونی پێشوو کە هەبووە سەبارەت بە وتوووێژ و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ،ساڵ ڕۆژی تێڕۆری دوکتور عەبدولرحمان قاسملوو نزیک دەبینەوە کە لە پێوەندی لە گەڵ وتوووێژ گیانی خۆی لە دەستدا ،ئێوە بەم ئەزموونە پێتان وایە کۆماری ئیسالمی ئێران ،ئەم شەرایەتەی ئێوە قبوڵ دەکا ،بیروو ڕای ئێوە چییە؟ واڵم :من ڕام ئەوەیە کە لە دەرەوەی ئێران بە چاودێری ئۆرگانی بڕواپێکرای نێونەتەوەیی ڕەنگە بیانەوێ قسە بکەن و بەڕای من قبوڵی دەکەن ،چۆن دەزانم بە هیچ شێوەیک بزوتنەوەی کوردستان ونوێنەرەکانی بزوتنەوەی کوردستان حازر نین جگە لەوە و ئەگە شەرایەتێکی ئەمنیێەتی تەواو نەبێ و چاودێری کەسی سێهەم نەبێ بیانەوێ وتوووێژ بکەن ،چۆن پێشتر ئێمە ئم شەرتانەمان ڕاگەیاندووە. حیزبەکانی هەڵوێستی پرسیار: ئوپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسالمی چی بووە و ئوپۆزیسیۆنی کورد وە بێجگە لە کورد چە هەڵوێستیکێان بووە بۆ ئەو هەوڵ دانەی ئێوە؟
واڵم :ئێمە هەمیشە لە گەڵ ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی قسەمان کردووە کە ئێمە لە سەر مەسەلەی کوردستان حەقمان هەیە ،و دەسەاڵتیشمان هەیە کە لە گەڵ حکومەتی ناوەندی هەر ئەو جۆرەی بۆمان هەیە بچینە شەڕ ،دەبێ واردی وتووێژیش ببین، بۆ حەلی مەسەلەی کوردستان واردی وتووێژی سیاسی بین،دیارە کەسانێک قبوڵی دەکەن وە کەسانێک ئەوە قبوڵی ناکەن ،کەسانێک دەڵێن بە زەرەری بزوتنەوەی سەراسەری لە ئێرانە ،لە حاڵێکدا بە هیچ شێوەیک وانیە ،ئێمە ئەگە بتوانین لە کوردستان ئیمتیازاتێک بۆ خەڵکی کوردستان وەرگرین ،بێ گۆمان ئەم ئیمتیازانە بۆ خەڵکی ئێرانیش دەبێ، هەر وەها کرێکارانوو بزووتنەوەی مەدەنی لە تاران بتوانن ئیمتیاز وەرگرن بە نەفعی خەڵکی کوردستان دەبێ ،ئێمە بە هیچ شێوەێەک حازر نین لە سیاسەته کانمان کە تا ئێستا جێبەجێمان کردووە لە پێوەندی لە گەڵ کۆماری ئیسالمی و ویستوومانە حکومەتێکی سکۆالر و دێموکرات لە ئێران دابمەزرێ ،لە ئەوانە پاشگەز ببینەوە یا بیرو ڕامان بگۆڕین . ئیمە لە سەر مەسەلەی کوردستان قسە دەکێن ،هیچ ئەوە بە زیانی ئوپۆزیسون وە ئەو حیزبە کوردیانەی مەسەلەن خوازیاری وتووێژ نین و ئەم رێگایە قبوڵ ناکەن نین، بەپێچەوانەوە ئەوە بە قازانجیانە و لە حاڵی حازردا ئەوە نەزانینی هاوسەنگی هێزە ، لە ماوەی چل ساڵ دەسەاڵتی کۆماری ئیسالمی،کوردستان بە هیچ شێوەیەک دەنگی ئەرێنی بە کۆماری ئیسالمی نەداوە و لە ئاکامدا لە ماوەی چل ساڵدا هاوسەنگی هێز پەیا بووە وە ئێمە بێ گۆمان دەزانین کە ئەو پشتیوانیە سیاسیەی چل ساڵەمان هەیە ،تەجروبەی شەڕمان هەیە و سەرکوتی نیزامی و میلیتاریزمی کوردستانمان تەجرووبە کردووە ،ئێستا کۆماری ئیسالمی لە شەرایەتێکی زۆر خراپ دایە ،چ لە ئاستی نێونەتەوێی و
پرسیار :ئەگە وتووێژ بکرێ ڕای داخوازی ئێوە چییە لە چوارچێوەی کۆماری ئیسالمی ،چۆن بە ڕواڵەتی ویستەکانی ئەحزابی کورد لە گەڵ کۆماری ئیسالمی مەودایەکی زۆری هەیە و ویستەکانی ئێوە لە چوارچێوەی سیستمی کۆماری ئیسالمی و وەالیەتی فقیهی ئایا دەگونجێ؟ واڵم:ئەوەی کە دەگوونجێ یا ناگۆنجێ ئێمە کارمان بەوە نییە ،ئێمە داخوازی خۆمانمان هەیە کە دەبێ ڕووی بکێن ،هەر ئەو شێوەی کە پێشتر لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی نەدەگونجا ،ساڵی 1979 هاتن وتووێژیان کرد ،ئێمە دانیشتنمان بوو ،بەاڵم بە پەیامی خۆمێنی هاتن ، مەسەلەکە ئەوەیە ئێمە خۆمان بە نوێنەری خەڵکی کوردستان دەزانین ،ئاشکرایە دەبێ ئیدارەکانی کوردستان بە دەست خەڵکەوە بێت ،دەنگدان دەبێ خەڵکی کوردستان بیکا ،نموونەکانی فیدرالیزم، هەر ئەو نموونانەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بەرچاو بگرین ،بێ گۆمان بەشێک لە داخوازیەکانی ئێمەیە، ڕاهێنان بە کوردی لە پەنای زاراوەی فارسی بەشێک لە ویستەکانی ئێمەیە .
سیاسیە ،وە داخوازیەکمان بەرابەری ژن و پیاوە وە جیابوونەوەی دینە لە دەوڵەت، ئەوانە ئەو داخوازیانەن کە ئێمە هەمانە ،ئەم داخوازیانە لە گەڵ ئوپۆزیسیونی ئێرانیش دەخێنە بەرچاو ،ڕەنگە لە سەر مەسەلەی نەتەوەیی یا لە سەر مەسەلەی کوردستان لە گەڵ ئەوان ناکۆکیمان بێ. پرسیار :بگەڕێنەوە ئەو هەواڵنەی بۆ وتووێژ کراوە ،ئێوە دانووستانتان لە گەڵ کەسێکی ئێرانی بووە؟ واڵم :من نا بەاڵم نوێنەرانێک لە حیزبەکانی کوردستان لە سەردەمێک بۆ ئەوەی داخوازیەکانیان بڵێن ،نوێنەرانی ئم ناوەندە پێوەندیان بووە و داخوازیەکانیان ڕاستەوخۆ کوتووە . پرسیار :نوێنەرانی ئێران لە چە ئاستێک دابوون؟ واڵم :ئەوانیش لە ئاستی بەرپرسانی کۆماری ئیسالمی دابوون تا ئەو جێگایەی من بزانم.
پرسیار :شتێک هەیە کە بتوانی ئاماژەی پێ بکێ و لە چە بارودۆخێک ئەنجام بووە؟ واڵم :پێویست ناکات لە کوێ ،لە چە رۆژیک ،ئاستی هەر لێژنەیک بۆ نموونە نوێنەران چۆن بوون ،بە بڕوای من ئەمانە مسائیلیکە نێوان خۆمانە ،بەاڵم مەسەلەی زۆر گرینگی تێدا هەیە ،ئێمە هەر ئەو کات بە ئامادەبوونی کەسی سێهەم و لە پەیامی ڕوون و ئاشکرا کە ناردوومانە ،کتوومانە پرسیار :بە بڕوای تۆ کۆماری ئیسالمی هەلێک بڕەخسێنین ،دەست لە فەزای پۆتانسێلی ئەوەی هەیە کە داخوازیەکانی میلیتاریزم هەڵگرن ،سێدارە لە کوردستان ئێوە قبوڵ بکا یا النیکەم بڕیک لە ڕابگرن ،وکۆڵبەر کوشتن و تەقەی ڕاستەوخۆ ڕابگرن تا بتوانین وتووێژ بکێن. داخوازیەکان؟ واڵم :پرسیار ئەوەیە لە ژنەکان بپرسی داخوازی لە بزووتنەوە هەیە و بەرابەری پرسیار :فەزای ئەم چاوپێکەوتنە بە چە ژن و پیاو لە کۆمەاڵیەتی و سیاسی شێوەیک بووە ؟ ئابووریان لە کۆماری ئیسالمی هەیە ،واڵم :بە هیچ شێوەیەک فەزای ئەم بە بڕوای من بزووتنەوە کاری بەوە نییە چاوپێکەوتنە تا ئەو جێگایەی من بزانم کەسی بەرابەر چیدەڵێ ،ئێمە بزووتنەوەێن نوێنەرەکان کوتیان دۆستانە نەبووە، ئەوانەمان دەوێ ،ئەگە بمانەوێ ناوچەکە قسەکانیان کردووە لە دەورەیەکی کەم. ئارام بێت ئەگە بمانەوێ بە رێگا حەلی سیاسی بگێن ،بێ گۆمان ئەوە پرسیار :ئێوە بەرنامەیکتان هەیە بۆ داخوازیەکانی ئێمەیە،ئێمە ناڵێین لە کاتی دیدارێک لە گەڵیان؟ یەکەم یا هەر لە رۆژی یەکەم تەواوی ئم واڵم :ئەوە پێوەندی بە هەل و مەرجە داخوازیانە دەتوانێ پێش کەوێ ،بەاڵم کە پرۆسەکە چۆن پێش بکەوێ ،دەبێ بێ گۆمان هەموو کەس بزانێ ئێمە هەر واڵم بدەنەوە ئامادەن ،ئایا کۆماری ئەم قسانەمان لە گەڵ ئوپۆزیسیونی ئێرانی ئیسالمی تەواوی کۆماری ئیسالمی بە ئەم هەیە ،کەسانێک ئیدیعایان هەیە سبەی دەوڵەتەوە ئامادەیە ڕاستەوخۆ ئاگاداری دەبن بە ئالترناتیف لە دواڕۆژی کۆماری بدا ،ئامادەیە لە سەر مەسەلەی خەڵکی ئیسالمی ،ئێمە بەوان دەڵێین ،مسائیلێک کوردستان قسەبکات و قبووڵ دەکا هەیە لە کوردستان ئێوە دەبێ سەرنجی پێ مەسەلەی کوردستان مەسەلەیەکی گەورەیە بدەن ،ئێمە ئم داخوازیانە دێنینە بەر باس و ئەم خەڵکە و ئەم نەتەوەیە داخوازیان ،ئێمە لە ناوەندی حیزبە سیاسیەکانی هەیە،کاتێک ئەوانە قبوڵکران ،بێ گۆمان کوردستانی ئێران پالفۆرمی گشتیمان بەرداوم دەبێ و رێخۆشکەریک دەبێ بۆ هەیە کە داخوازیەکمان فدرالیزمە لە بەردەوامبوونی پرۆسەی وتووێژ. ئێران ،داخوازیەکمان ئازادی حیزبەکانە و
بەشداری هاوڕێ ڕەزا کەعبی لە بەرنامە ڕۆژەڤی دەنگی ئەمریکا هاورێ ڕەزا کەعبی جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەو وتووێژەدا سەبارەت بە دەنگۆی وتووێژی حیزبەکانی ئەندامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە واڵمی پرسیارێک سەبارەت بە دەنگۆی ئەو وتووێژە ڕایگەیاند ،هیچ وتووێژێکی جیدی لە نێوان ئێمە وەک ناوەند و کۆماری ئیسالمی نەبووە و تەنیا ئاڵووگۆڕکردنی پەیام بووە بە بەشداری الیەنی سێهەم و هیچ شتێکی بنەڕەتی نەکوتراوە ،ناوەندی هاوکاری مەجمووعە پڕەنسیپێکمان هەیە بۆ دانیشتن و وتوووێژ ،دیارە لە هەر قۆناغێک ئێمە بەرنامە و داواکاری تایبەت بەو قۆناغەمان هەیە و پێویستە هەنگاو بە هەنگاو بچینە پێشێ. ئێمە وەک نوێنەرانی خەلقی کورد بەشدار بووین نە وەک نوێنەرانی حیزبێکی دیاری کراو و بۆ دەسپێکی جیدی وتووێژ چەن مەرجی سەرەکیمان
هاوڕێ رەزا کەعبی لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵە هەیە ،یەکەم دەسەاڵتدارێکی سەرەوەی کۆماری ئیسالمی دەبێت پەیام بدات بە خەڵکی کوردستان کە دەیهەوێ کێشەی کورد لە ڕێگەی دیپلۆماسی چارەسەر بکات پاشان ،ئازادی زیندانیانی سیاسی و ڕاگرتنی حوکمی ئێعدام و نیشاندانی
نیەت پاکی ڕژیمی کۆماری ئیسالمی بۆ ئێمە زۆر گرینگە ،ئەگەریش کۆماری ئیسالمی پێش لە بەکردەوەکردنی ئەم مەرجانەی ئێمە داوای وتووێژ بکات، ئێمە دەبێ لە ناوەندی هاوکاری لەسەری قسە بکەین و بریاری خۆمان ئەوکات دەدەین. هاوڕێ ڕەزا کەعبی لە واڵمی پڕسیارێک سەبارەت بە نییەتی کۆماری ئیسالمی بۆ وتووێژ لەگەل حیزبە کوردییەکان لە باڕوودۆخی ئێستای دا و چاک و خراپبوونی نییەتەکەی واڵمی دایەوە، ئەوەی کە کۆماری ئیسالمی بۆ لەو باڕوودۆخە و پاش چل سال سەرکووب و تااڵنکردن و کوشتن و داگیرکاری خوازیاری وتووێژە پێوەندی بە خۆیەوە هەیە واڵمی ئەو پرسیارە دەبێ بۆخۆیان بیدەنەوە ،و ئێمە چاوەڕێ نین پاش چەن دەور دانیشتن دان بە مافەکانی ئێمە دابنێن ،ڕەنگە ئەوان شایعەمان بۆ ساز کەن ،ئێمە خراپ کەن ،بەاڵم
ئێمە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تەجرووبەی ٤٠ساڵەی هەمانە ،نابێ بەرامبەری ئەو تەبلیغاتە خۆمان بدۆڕێنین ،لە کۆتایی ئێمە و مافی کورد مووهیمە ،کۆماری ئیسالمی هەر مەبەستێکی بێ ،ئێمە دەبێ ڕیگای درووستی خۆمان بروین. بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد ،بزاڤێکی سیاسیە و داگیرکەران بە هێڕش کردن لە سەرمان ئێمەیان مەجبوور کرد لە خۆمان دیفاع بکەین ،کۆماری ئیسالمی واڵمی داخوازی کوردی بە شەڕ داوەتەوە، خەڵکی کوردستان بەردەوام خوازیاری خەباتی سیاسی بووە و ئێمەش دانووستان لەگەڵ کۆماری ئیسالمی بە درێژەی خەباتی خۆمانی دەزانین و خەباتمان هیچ کات ڕا نەگرتووە. سەباڕت بە ئامادە نەبوونی سێ حیزبی، پژاک ،کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و خەبات لەم دانووستانانە و هاوڕێ ڕەزا کەعبی واڵمی دایەوە ،ئەو حیزبانە هیچ کات
وەالنەندراون لە ناوەندی هاوکاری، ئەوان دەعوەت کراون و تۆپ لە مەیدانی ئەوانە ،کۆمەڵەی ڕێکخراوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بۆخۆی نەهاتۆتە ناوەند ،پژاک سەر بە پ ک ک یەو ئەوئش لە جبهەیەکی کە دایە ،خەبات ئەندامی ناوەند بوو ،خۆی بە ویستی خۆی چۆیە دەرەوە لەبەر ئەوەی سەر بە سازمانی مووجاهیدینەو و نە وتووێژی قەبوولە نە باوەری بە فیدڕالیزم هەیە، ئەو حیزبانە هەر کات بیانهەوێ دەتوانن بێنە ناوەندەوە بەاڵم دەبێ پرەنسیپەکانی ناوەند قەبوول بکەن ،لە کۆتایش هاوڕێ ڕەزا کەعبی جەختی کردەوە ئێمە لەو دانیشتنانە وەک نوێنەری خەڵقی کورد بەشداری هەر جۆرە دانیشتن دەبین و بەردەوام لەگەڵ ناوخۆ و چاالکانی مەدەنی پێوەندیمان هەیە و دەبێ ئەو پێوەندیانە بۆ تێڕوانینی درووسترو واقیعیتری ویست و داخوازی کۆمەڵگای ڕۆژهەاڵت پتەوتر بکەین.
ژینگە و کلتور
Dwaroj@komala.com
ژینگەپارێزی لە دوو سەدەدا فوئاد خەتیب گەشەی دانیشتووان و زۆربوونی لە رادەبەدەری پاشەڕۆی پیشەسازی، كێبڕكێی بواری ئابووری ،رامیاری و نیزامی لە رۆژهەاڵت و رۆژئاوا و تێرنەبوونی مرۆڤ لە بەكارهێنانی سەرچاوە سرووشتییەكان و ژینگە بەتایبەت ،بووەتە هۆی كاولكاری و وێرانگەری رۆژ لە دوای رۆژی ژینگە و ژیانی گشتی مرۆڤەكان. لە رابردوودا بەتایبەت لە نێوان زۆرینەی دژبەرانی نیزامی سەرمایەداری تێگەیشتنەكان وایە كە ئەم هەمووە كاولكارییەی بەسەر ژینگەدا هاتووە هەمووی بە ئەستۆی بەهرەكێشی لە مرۆڤ و سرووشت ،ئەو كێبڕكێیە زبر و بێڕەحمانەیەوە لە رۆحی نیزامی سەرمایەداریدایە. بەرهەمهێنان بۆ گەشەی ئابووری زیاتر و وەچەنگ خستنی هەرچی زیاتری بەرهەم ،بە بەكارهێنانی كەرەستەی كیمیایی و دەستكردی بووەتە هۆی نەزۆكی خاك و هەروەها ئالوودەبوونی خاك بە ماددە كیمیاوییەكان و لە دەستچوونی هاوئاهەنگی ژینگە و هاوسەنگی سروشت (ئیكۆسیستم). كاولكاری سرووشت بۆ پیشەسازی زیاتر و خێراتر یاریدەدەری پەیڕەوكردنی سیاسەتی كورت خایەنە و پێشكەوتن و گەشە لە ئەساسی ئەم سیاسەتەدا ئەتوانێ بە ئاسانی سروشت و ژیانی مرۆڤ تووشی مەترسی بكات. كارگە دووكەاڵوییەكان ،شەڕ ،فەقر و نەداری ،رەگەزپەرەستی و نادادپەروەری، زیادبوونی گەشەی نیزامی و ناوەكی، بەكارهێنانی هەرە زۆری مەترسیدار لە سووتەمەنییە سروشتییەكان وە بەكارهێنانی سەرەرۆیانە لە پالستیك، نەبوونی زانست و زانیاری پسپۆڕانە و كولتوور بە گشتی بووەتە هۆكارگەلێكی هەرەزۆر بۆ كاولكاری سروشت و ئیكۆسیستەم. روانگەی ماركس و ئینگلس لەسەر ئیكۆسیستەم تێڕوانینەكانی كارل ماركس و فرێدریك ئینگێڵس لە بواری یەكبوونی مرۆڤ و سرووشت وە بایەخدان بە ژینگە و سرووشت كەمتر ناسراوە ،بەاڵم ئەو جۆرەی سیمۆن باتلێر simon butler ئەندامی یەكێتی سۆسیالیستەكانی ئۆسترالیا بە درووستی ئاماژەی پێئەدات، ماركس رووكردێكی پتەوی لەسەر ژینگە هەبوو كە گرێدراوی مەرجگەلێكی مێژوویی و سەیری گەشەی كۆمەڵگای مرۆڤ و سرووشت بوو. دوو تێڕوانینی بە بایەخی ماركس بۆ سەر ئیكۆلۆژی بریتی بوون لە چەرخە و بازنەی بەرهەم (ترێدمیلی بەرهەم) وە (بۆشایی میتابۆلیكی). ترێدمیلی بەرهەم ئاماژە بە هاندەری سەرمایە بۆ باڵوكردنەوەی بێ مەرجی بەرهەمی كااڵیە ،هەوڵدانێكی بێ وچان بۆ زیادكردنی ئاستی سوود بێ ئەوەی مەرجەكانی ژینگە و سرووشت ڕەچاو بكرێت. لە روانگەی ماركسەوە مرۆڤ و سرووشت بە گشتی لێك ئااڵون كە بوونی هەریەكیان بە بوونی ئەوی دیكەوە گرێدراوە .ئەم روانگەیە بە تەواوی نەك میكایكی بەڵكوو بەتەواوی سروشتییە (ئۆرگانیك). لە یەكەم هەنگاودا كار بریتییە لە پرۆسەیەك لە نێوان مرۆڤ و سرووشتدا. پرۆسەیەك كە لە درێژەیدا مرۆڤ هەوڵدانی خۆی دەكاتە ناوبژیوانێك بۆ گۆڕینەوەی ماددەی (ماتریاڵ) نێوان خۆی و سرووشت كە هەوڵدەدات رێكیان بكات و بیانخاتە ژێر چاودێری خۆیەوە. مرۆڤ لەبەردەم ماددەگەلی سروشتدا وەك وزەیەك بەرەنگار دەبێتەوە و ئەو وزە سرووشتیانەی كە لە خۆیدا هەستیان پێدەكات وەك ماسوولكەكانی ،پێی، سەر و دەستی كە بەكاریان دەهێنێ تا ئەو ماددەگەلە سرووشتیە كە بۆ ژیان
كەڵكیان لێوەردەگرێت ،بۆخۆی مسۆگەر بكات و بیانخاتە ژێر دەسەاڵتی خۆیەوە. ئەمەیش لە حاڵێكدایە كە كاردانەوی خۆی دەخاتە سەر سرووشت و گۆڕانێك روودەدات كە سرووشتیش خۆی دەگۆڕێت. پەیوەندی مرۆڤ و سرووشت بە دوو شێوە مسۆگەر دەبێت :یەكەم خواستی ئازادبوون لە هەمبەر گیروگرفتی سرووشتدا وە یان خستنە ژێر دەسەاڵتی سرووشت. تەواوكەری رووكردی دووهەم: پەیوەندییەكانی مرۆڤ و سرووشتە كە بیر و ڕای ماركس و چارلز داروین لەسەر ئەم شێوە روانگەیەدا بونیاد نراوە. بەو واتایەی بەكارهێنانی سەرچاوە سرووشتییەكان و پاراستنی سرووشت ببێتە مەرجێك بۆ ژیانی دووالیەنە. دیالێكتیكی سرووشت و مرۆڤ فرێدریك ئینگێڵس ئەڵێت بە پێچەوانەی ئەوەی وا لە پەیوەندی سەرمایەداریدا هەیە ،مرۆڤ لە سرووشت و ژینگە جودا نییە وە باوەڕمەندە بەو پەیوەندی دیالێكتیكی لە نێوان سرووشت و مرۆڤدا. بۆ ئەوەی مرۆڤ بەهۆی سرووشتەوە ژیان دەكات و دەژی بەو واتایەی كە مرۆڤ هەر كاولكاری و كارەساتێ بەسەر ژینگە و سرووشتدا بێنێت داوێنی خۆی دەگرێتەوە و ژیانی خۆی تووشی كارەسات و مەترسی ئەبێتەوە. فرێدریك ئینگێڵس لە دوو كتێبی گرینگی خۆیدا بە ناوی (دیالێكتیكی سرووشت) وە (ئانتی دۆرینگ) بە وردی باسی لە زانستی ژینگە و سرووشت كردووە كە بە تەواوی لەگەڵ بونیادەكانی پاراستنی ژینگە و سرووشت ،گەشەی پایەداری ئەمڕۆییدا ئەگوونجێت. ئێكۆسۆسیالیزم یان سۆسیالیزمی سەوز ئیكۆسۆسیالیزم بزووتنەوەیەكی نوێیە لە پەیوەندی لەگەڵ ژینگەدا كە سۆسیالیزم یان سۆسیالیزمی سەوز تێكەڵبوونی سۆسیالیستی لەگەڵ سیاسەتەكانی بزووتنەوەی سەوز بۆ پاراستنی ژینگە و گۆڕانی جیهانی بوونە (گلۆبالیزم). ئەم بزووتنەوەیە لەو باوەڕەدایە كە پەرەسەندنی سیستەمی سەرمایەداری هۆكاری تەنیایی كۆمەاڵیەتی و شەڕ و ئاژاوە و كاولكاری و ئەو كارەساتانەیە كەوا بەسەر ژینگە و سرووشتدا هاتووە. واتە سەرمایەداری لە رێگەی جیهانی بوونەوەی ئەمپریالیزم ،لەژێر چاودێری حكوومەتە سەركوتگەرەكانەوە رەخنە لە دەروون و چین وتوێژی سۆسیالیزم دەگرێت .ئێكۆسۆسیالیزم ،حیزب یان ئەو جۆری ئەڵێن ،ئایدئۆلۆژیای نوێی سیاسی نییە ،بەڵكوو بزووتنەوەیەكە كە ئەیەوێت هەواداران و الیەنگرانی ژینگە و سرووشت بەرەو سۆسیالیزم وە الیەنگرانی سۆسیالیزم بەرەو پاراستنی ژینگە ببات و لێكیان نزیك بكاتەوە. یان ئەو جۆرەی یان ئینگۆست (ian )angusئیكۆسۆسیالیستی كەنەدایی ئەڵێت :ئەمەوێت سوورەكان سەوزتر و سەوزەكان سووتر بكەم. جۆن باڵمی فاستێر ،لە رەخنەیەك لە پاڵ بۆكێت (نووسەری كتێبی ماركس و سرووشت رووانگەی سوور و سەوز)، بەم جۆرە وەاڵم دەداتەوە مانای ماتریالیستی كە داروین داهێنەری بوو لە روانگەی ماركسەوە كردار و كاردانەوەیێكە هاوڕێ لەگەڵ گۆڕانی هەمیشەیی مێژووی كۆمەڵگا. باڵمی فاستیر ئەڵێت :تێڕوانینەكانی ماركس لە روانگەی منەوە وەك رێنوێن و رێپیشاندەرێكی بەرحەق و درووست بۆ رزگاری ژینگە لە دەستی نیزامی سەرمایەدارییە ،بەاڵم بە پێی ئەوەی جیهان هەردەم لە گۆڕانكاریدایە ،هیچ مرۆڤێكی زانا ناتوانێت لەسەر ئەو داوایە بێت كە توێژینەوەی سەدەی نۆزدەیەمی ماركس لەگەڵ هەموو رووناكییەكانیدا وەاڵمدەری ئەم گۆڕانكارییە نوێیانەی ئەمڕۆ وەك :گەرم بوونی زەوی ،گۆڕانی كەشوهەوا وە ئەسیدی بوونی ئاوی زەریا و ئۆقیانووسەكان و ئالوودەبوونی زەوی و هەوا بەو گازانەی لەژێر زەوییەوە
ئیستخراج دەكرێ ،بێت. مایكێل فەرانسایی ماركسیستی لوویی ئەڵێت :پرسی ئیكۆلۆژیكی هاوكێشەیەكی نوێیە بۆ نوێخوازانی بیری ماركسیستی .ماركسیستەكانی سەدەی 21ئەبێت زیاتر گۆڕان و پێشكەوتنەكانی كۆمەڵگا و ئاستی زانیاری كۆمەڵگا رەچاو بكەن. تەنیا لە یەكەم ساڵەكانی دوای شۆڕشی 1917لەسەردەمی لنین پرسە ژینگەییەكان رەچاو دەكرا .بەاڵم لە سەردەمی ئیستالیندا گەورەترین كارەساتە ژینگەییەكان لە یەكێتی سۆڤیەتدا روویدا. هەر لەم پەیوەندییەدا كریس ویلیامز دەنووسێت البردنی پرسە پێویستەكانی ژینگە و سرووشتی شۆرەوی بەواتای سیاسەتی سەرەكی لنین تاكوو كارەساتی چێرنۆبیل لە هێڵێكدا نووسراوەتوە. ئەمە لە حاڵیكدایە سەرەڕای ئەوەی كە یەكیەتی سۆڤیەتی شۆڕەوی لە زەمەنی رابەرایەتی لنین لە ساڵەكانی یەكەمی دەیەی 1920دا هەندێكی زۆری سیاسەتە پێشڕەوەكانی لەسەر پرسی ژینگە و سرووشت بوون وە هەر لەو سااڵنەدا سیستەمی پەروەردەیی و لێكۆڵینەوە و خاوەنداریەتی و پاراستنی بیرمەندەكانی بواری ژینگەپارێزی رەچاو دەكرا ،بەاڵم گەورەترین كارەساتەكانی ژینگەیی روویدا. لە ساڵی 1919جووتیارێكی گەنج بەنێوی نیكۆاڵی پۆدایپۆلسكی لە سەرەتای چۆمی وۆڵگا بەرەو باكوور سەفەری دەكرد .ئەم شوێنە بەهۆكاری راوی لە رادەبەدەری ئاژەاڵن بە تەواوی نێچیرگەیەكی فەوتاو ئەژمار دەكرا. دوای ئەم ئەزموونە دیدارییە بەرەو موسكۆ بەڕێكەوت ،توانی لە راپۆرتێكدا بارودۆخی ئەو ناوچەیە بە روونی بخاتە بەرچاوی والدیمیر لنین. لنین بەم بارودۆخە نالەبارەی ئەو ناوچە راپەڕی و چەند یاساگەلی نوێی بۆ پاراستنی ژینگە و سرووشت لە سەرانسەری رووسیەدا پەسەند كرد. كە ئەتوانین ئاماژە بە یاسای نوێی پاراستنی 128ناوچەی پارێزراو وە پاراستنی زیاتر لە سی ملیۆن هێكتار لە لووتكەكانی قەفقاز و بووركانەكانی كۆمچاتكای ئۆقیانووسی ئارام بكەین. لە نێوان بیرمەندان و خاوەن بیرانی سۆسیال دیموكراتی ئەورووپی كارێل كائۆتێسكی و رۆزا لۆكزامبوورگ كە لە هەمبەر قەیران و فەوتانە ژینگەییەكان زیاتر هەستیان بە بەرپرسیاریەتی دەكرد ،كائۆتێسكی لە كتێبی (پرسی ئەرزی )1899دا ،باسی لە مەترسییەكانی بەكارهێنانی كوودە كیمیاوییەكان كرد كە جووتیاران بۆ زەوی و رۆزا لۆكزامبوورگ لە پەیوەندی نەمان و فەوتانی جۆرە باڵندەیەكی ئاڵمانیایی بەهۆكاری پیس بوونی شوێنی ژیانی وە هەر بەم شێوە تەواوی رووداوە مەترسییەكانی كاولبوونی ژینگە و پیس بوونی سرووشت كە ئاكار و كاردانەوەكەی نەخۆشین و مردنی مرۆڤەكانیشی لێدەكەوتەوە نیگەرانی خۆیان دەردەبڕی. بەاڵم لە بەرامبەری ئەواندا كەسانێك وەك جۆرج لۆكاس و ئانتۆنیۆ گرامشی دوو كەسی ناسراوی سۆسیال دیموكراتی ئەورووپی بوون كە جگە لەوەی هیچ پایبەندی پاراستنی ژینگە نەبوون بەڵكوو چەند تۆمەتی ناڕەواشیان دەخستە پاڵ كەسانێكی وەك ئینگڵس و بوخارین كە بڕوایان بە پەیوەندی دیالیكتیكی نێوان مرۆڤ و سروشت بوو .دوو كەس لە ئیكۆلۆژیستە گەورەكانی یەكێتی سۆڤیەت (ئێن .ئی. وویلۆف) و (وی.ئای ئۆرنۆفسكی) لە سەرەتای دەیەی 1920لە ژێر چەتری پارێزەری لینیندا و دواتریش بۆخارین هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی ژینگە خستە گەڕ كە ئەم هەواڵنە لە هەلومەرجێك و بارودۆخێكدا بوو كە هێشتا دنیای سەرمایەداری رۆژئاوا هیچ هەوڵێكیان بۆ بەرەنگاری قەیران و كاولكارییەكانی ژینگە نەدابوو.
7
ژماره ( )80ساڵی هەشتەم2019/8/4 ،
کە خۆم ناسی!
ن ی ش ت م ا ن
وتم دایە :ئەمن کێم و چیم؟ خەڵکی کام شار، کام واڵتی سەر زەویم؟! وتی :ڕۆڵە! تۆ کوردی و دیل و هەژاری نیشتمانت کوردستانە! بەاڵم ناوی نیشتمانت لەسەر نەخشەی جوغرافیای جیهان نییە ،بێ نیشانە! وتم :دایە! باوکم کوانێ؟ بۆچی هەرگیز دەستی حەزی نەگووشیوم؟ بە کام تاوان من هەتیوم؟ وتی :ڕۆڵە! ڕۆژێ کاتێ داگیرکەران شاریان سووتاند! تفەنگی مافی کردە شان ڕووی کردە ئاسۆی سەربەستی لێزمەی خوێنی گەشی لەشی بەسەر لێوی خاکا پژاند! وتم :دایە! ئەی براکەم؟ شەپۆلی خەم ،ئاوی ماتەم گۆمی چاوی پڕ کرد لە ئەستێرەی فرمێسک وتی :ڕۆڵە! لە کازیوەی وەرزی ڕەشا الشەیان کردە نیشانە سەری کاسی خەمەکانی بردە ژێر خاک گیانی پاکی کردە فیدای، سەربەستی ئەو کوردستانە! وتم :دایە! ئەی من چ بکەم؟ هەستا سەر پێ، تفەنگێکی بڕنۆ کورتی بزمارڕێژی دایە دەستم وتی :ڕۆڵە! ئەی هەی هۆی ئاوات و مەبەستم! دەیان ساڵە لە چوار الوە کوردستان دیل و یەخسیرە دەست و پێ زنجیر کراوە ڕێبازی خوێن بگرە و بڕۆ دۆعای گەلی چەوساوەی کورد، لە پشتی تۆ! سنوورەکان بشێوێنە کوردستانم بۆ بێنەوە با بە دەوریا بسووڕمەوە کوردستانم بۆ بێنەوە با دانیشم لەتە لەتە واڵتەکەم بدوورمەوە
جەالل
مەلکشا
6
ژماره ( )80ساڵی هەشتەم2019/8/4 ، Dwaroj@komala.com
کۆمەاڵیەتی
فەزای مەجازی و بزووتنەوەی کۆمەاڵیەتی ئا :سروە مستەفازادە ئینتێرنێت یەکەک لە گڕینگترین نۆیکارێکانی مرۆڤ لە چەن سەدەی ڕابردوودا بووە و کردەوەی جۆرواجۆر و بەڕینی بووە و ئاڵوگۆڕی بەسەر ژیانی مرۆڤ لە هەمو بوارەکان هەم ئەڕێنی و هەم نەڕێنی هەبووە کە ئامانجی سەرەکی لە ناوبردنی سنوورەکان لە پێوەندێکانی مرۆڤ لە هەمووی جیهان بووە. بە شێک لە فەزای ئینتێرنێت کە زۆر زوو بوو بەشێکی ئەسڵی و گرینگ لە نێوان کۆمەڵگا ،تۆڕەکۆمەاڵیەتێکانن. تۆڕەکۆمەاڵیەتیەکان گۆڕانکاری زۆر بەرچاوی بەسەر سیستمی کۆمەاڵیەتیدا هێناوە .تۆڕەکۆمەاڵیەتی ،تیۆری و زانستێکە ،کە پەیوەندی کۆمپیۆتەری لە نێوانیدا پێک دێت .ئەم وشەیە لە دەیەی1980ی زایینی هاتە نێوان ئەدەبیاتی زانستی-خەیاڵی بەکارهێنەرانی و لە ساڵی 1990باو بوو. لەمڕوودا بە هۆی بەکارهێنانی زۆر لە تۆڕەکۆمەاڵیەتییەکان بە تایبەت لە نێوان الواندا ،لێکۆلینەوەی مەسەلەی پەیوەندیدار بەم فەزایە بۆ پێک هێنانی بڕیار و داڕشتنی پالنێکی درووست و باش زۆر پێویستە. لێرەدا باس لە تۆڕەکۆمەاڵیەتییەکان دەکەین کە بڕیتین لە گەڵێک بەش و ە کو ؛ ما ڵپە ر ،فێیسبو و ک . . . . . ،هتد . کە دەتوانن کاڕیگەڕی ئەڕێنی و نەڕێنییان بەسەر کۆمەڵگا و تاکەکان و پەیوەندی نێوان تاکەکان هەبێت. خاڵێکی گڕینگی کە مرۆڤەکان بۆ بەکار هێنانی توڕەکۆمەاڵیەتییەکان هان دەدات ،پێوێستی تاکەکان بە هەبوونی
پەیوەندی بەهەر جۆرە بیانو و فۆرمێکە، تۆڕەکۆمەاڵییەکان بەردەستترین ڕێگەن بۆ واڵمدانەوەی ئەم پێداویستیانە. ئینتێرنێت دەتوانێت بە لە ئیختیارنانی ئامرازی نۆی بە جێگای ڕێگە سوننەتیەکان ،بزوتنەوە کۆمەاڵیەتیەکان بە هێزتر بکات .ئینتێرنێت و فەزای مەجازی وەک یەک دیاردەی تێکنۆلۆژیکی خۆی لە ناو کۆمەڵگا و مرۆڤ جێگر کردووە و تا ڕادەیەک بووە بە یەک دیاردەی کۆمەاڵیەتی و دەرفەت و مەترسی زۆری بۆ بزوتنەوەی کۆمەاڵیەتی لە هەموو بەستێنەکان ڕەخساندوو .بۆ بزوتنەوەیەکی کۆمەاڵیەتی کە کۆمەڵێک لە خەڵک بە بڕوا و تایبەتمەندی دیاری کراو بۆ گەیێشتن بە ئامانجێکی دیاری کراو یەکگرتوییان هەیە ،فەزای مەجازی دەتوانێت بەستێنێکی گونجاو بۆ ئەم یەکگرتویە لە جیهانێکی گشتی بەدیبێنێت .ئینتێرنێت بە باڵو کردنەوەی ئاسانی ،وێنەکان ،بابەتەکان و ڤیدیۆکان ،بەشێکی گرینگ و بەڕینی لە فەزای مەجازی پێکهێناوە و بە میدیایەکی
گەورە و فڕە رەهەندی بۆ گۆرینەوەی بیر وباوەر و وتووێژ لەناو کۆمەاڵنی خەڵک لە کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکان پێک هێناوە، بەمجۆرە فەزای مەجازی بووە بە هۆکارێک بۆ بەدیهێنانی پێوەندی فەزای گڕینگ لە کردەوەی دووالیانەی کۆمەاڵیەتی .تۆڕی ئینتێرنێت بە کردەوەی نهێنی کە هەیەتی توانیویەتی ڕێگەی بەکارهێنەرەکانی بدات کە ئازادانە و ڕاشکاوانە لە بابەت هەر شتێکی کە سرنجی پێبدەدەن بیخەنە بەر باس وپێداویستێیەکانی بۆ چااڵکی سیاسی و کۆمەاڵیەتی بڕەخسێنن. ئەگەر چی هاتووچووی نهێنی لە نێو تۆڕەکۆمەاڵیەتێکان توانیوێتی هێندێک لە کۆسپ و تەگەڕە لەسەر ڕێگەی باڵوبونەوەی زانییاریەکان بسرێتەوە ،بەاڵم هاوکات توانیویەتی کۆمەڵێک دەرئەنجامی ناخۆش وەک ،نەبوونی بەرپرسیاریەتی لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ بخۆڵقێنێت .بۆیە زۆڕێک لە بیرمەندان گومانیان هەیە کە ئینتێرنێت بتوانێت هێزی پێویستی بۆ ڕێکخستنی کۆمەاڵیەتی کە فاکتەڕێکی بنەڕەتی لە ناو پڕۆسەی سیاسی و
دێمۆکراسیە هەبێت ،بەاڵم لەگەڵ ئەوەش ناکرێ ئەم کاڕیگەرییەی کە ئینتێرنێت سااڵنێکە لە بزوتنەوەکانی هەبووە لەبەر چاو نەگرین و حاشای لێبکەین. یەکێک لەبەرچاوترین کاڕیگەرییەکانی کە لەچەن سااڵنی ڕابردوو ئینتێرنێت بەسەر بزوتنەوەی کۆمەاڵیەتیدا بوویەتی، ڕاپەرینی میسر بووە کە خۆی شایەتی ئەم بابەتەیە .تا کۆتایی ساڵی ٪7 ،2000 خەڵکی میسر دەستپێڕاگەیشتنیان بە ئینتێرنێت بوو،ئەم ئامارە تا ساڵی 2009 بە شێوەی بەردەوام تا 20( ٪20میڵیۆن تاک ) و لە ساڵی 2011بە (٪24زۆرتر لە20میڵیۆن تاک) گەشەی کرد کە لەم سەردەمە یانی لە 25ژانویەی 2011 سەرەکیترین هەنگاوی ئەم ڕاپەڕینە لە فەزای مەجازی دەستی پێکرد و نزیک بە 80هەزار نەفەر لەسەر تۆڕەکۆمەاڵیەتی فێسبووک لە دەوری یەک کۆبوونەوە و ئەوەڵین و بنەڕەتەترین بزوتنەوەی گەوڕە ،لە الیەکەوە بە باڵو کردنەوەی وێنەی تووندوتیژی حکومەتی دیکتاتۆری و لە الیەکیتریش بە سازکردنی الپەرەکانی تایبەت بە ژنان و دوروست کردنی هێما و ئۆڵگووو....هتد،دامەزرێندرا و بوو بە هۆی ڕووخانی حکومەتێکی دیکتاتۆری سی ساڵە لە ماوەی تەنانەت 18ڕۆژدا .ئەمرۆ چاالکانی خەباتی مەدەنی کەڵکێکی زۆر و بەرچاو لە وبالگ و تۆڕەکۆمەاڵیەتێکان وەکۆ توییتر و فێسبووک بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ الیانگرەکانییان بەکار دێنن .لەسەر دەمی چاخی نۆی زانییاری ڕۆڵێکی گڕینگ بۆ بزووتنەوەی کۆمەاڵیەتی ،هەم لەناو کۆمەڵگا ی دمۆکراتیک وهەم لەناو کۆمەڵگای دیکتاتۆری هەیە .زۆرکات کە حکومەت ڕێگە لە کۆبوونەوەکان و یەکێتی خەڵک دەگڕێت ،ئینتێرنێت دەتوانێت
کەسانێک کە باوەری هاوبەشییان هەیە لەیەک نزیک بکاتەوە و بەستێنێکی بەڕین بۆ کردەوە پێک بێنێت .ئەمرۆ ئینتێرنێت یەکێک لە باوترین ئامرازەکان لەناو مڵماڵنەی هەڵبژاردنی واڵتانە .ئەو ڕۆاڵنەی ئەم ئامرازە دەیگێڕێ بەلەبەر چاو گرتنی ئاستی پێشکەوتنی واڵتەکان لە گۆڕان دایە ،بەاڵم حاشا هەڵنەگرە. ڕۆڵی ئینتێرنێت و تۆڕە کۆمەاڵیەتیەکان لە کۆکردنەوە و بانگێشتی خەڵک لەناو مڵماڵنەی هەڵبژاردنی سەڕۆک کۆماری ئێران لەساڵی 1388وچااڵکی ئۆباما لە هەڵبژاردنی ساڵی 2008ی واڵیەتە یەکگرتۆکانی ئامریکا دەتوانن دوو نمۆنەی ئاشکرا لەم بابەتە ببن. بە گشتی کاڕیگەڕی فەزای مەجازی لەسەر ژیانی تاکە کەس و کۆمەاڵیەتی ئەمرۆ شاراوە نییە ،سنوورەکان بە هۆی فەزای مەجازی ،لە ناوچوون و شۆێنەکان بچووکتر بوونەتەوە و خێرایی بەدەست هێنانی زانیاریەکان بە شێوازێکی بەرچاو زیادی کردووە و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگای گەمارۆداوە .بەکارهێنانی پێداویستییەکان و توانمەندێکانی فەزای مەجازی پێویستی بە دارشتنی بەستێن و هێز بەخشین بە کوڵتوور ،پەروەردە و ئاگارکردەنەوەی درووستە تا بتوانین مەترسێکانی فەزای مەجازی بە دەرفەت بگۆڕین و خاڵە الوازاکەنی بکەین بە خاڵی بە هێز .لە کۆمەڵگایەکی کە ئێستاش وەکو نەتەوەی کورد قۆناعی دەوڵەت- نەتەوەی تێپەر نەکردووە ،پاراستنی بایخە کۆمەاڵیەتیەکان ،دابوونەریەتوو زمان ،لەناو ئەم دنیای بێ سنوورەی مەجازیە پێویستی بە پالن ڕێژی و سەرمایەگۆزاری و سەرپەڕشتی درووست هەیە.
حیجابی زۆرە مڵی سەرکوتی ٤٠ساڵەی ژن لە رژیمی ئێران ئا :ژیال ئەحمەدی لە کۆمەڵگای ئێران کە شەرعیەت و یاسای ئیسالمی دژ بە ژن حاکمە و کۆماری ئیسالمی ماوەی ٤٠سالە حیجابی زۆرە مڵی بە ژنان داسەپاوە، ژنان لە سەرەتاییترین مافی ئینسانی خۆیان بێبەشن و لەبەرامبەر نایەکسانی ڕاوەستاون ،ئەم رژیمە ماوەی ٤٠سالە چی لەتوانای بووە دژ بە رەگەزی ژن کردوویەتی و تەنانەت لە یاسایش کڵکی وەرگرتووە بە گەیشتن بە ئامانجەکانی ،وهەموو مافەکانی ژنانی پێشیل کردووە وەک سەرەتایی ترین ماف کە مافی هەڵبژاردنی جل وبەرگە و هەروەها جیاکردنەوەی ڕەگەزی ژن لە پیاو لە هەموو ناوەندە کۆمەاڵیەتیەکان و کۆماری ئیسالمی بەردەوام سزای نامرۆڤانە بەسەر ژنان دا داسەپێنیت لە دادگاکانی نائینسانی خۆی دەسەپێنێت و زۆر ژنی ئازا و خۆراگر وچاالکی لە زیندانەکان خستۆتە ژێر تووندترین ئەشکنجەوە و هاوکات لە ڕێگای گەشتی نێوشار و ڕێکخراوی ئەمر بە مەعرووف و نەهی لە موونکەر پەالماری بۆ ژنان بردووە و سزای قورسی پێ داون .ئە هێزە نامرۆڤیانە کە لە ناو شارەکان و شەقامەکان دەسوڕێنەوە و ئەگەر ژنێک حیجابی نەبێت دەستبەسەر وسزا دەدرێت بەم شێوەیە ژنان هەتاکوو ئێستە لەمافی جل وبەرگی خۆیان بیبەش بوون و سزا دران. مێژووی حیجابی زۆرە ملی یەکێک لە کێشە گرینگەکانی کە لە ناو کۆمەڵگای ئێران هەر لە رۆژی ئەوەلە کانی هاتنە سەرکاری ئەم رژیمە خۆی بە سە رژنان دا سەپاند حیجاب زۆرە ملی بوو هیشتا دوو هەفتە لە شۆڕشی ١٣٥٧هەتاوی تێپەر نەببوو ،کە لە رۆژی شەممە ١٢رەشەممە ،الیحە مافی ژنان ومافی خانوادە لە الیەن خومەینی پووچەل کراوە و هەر لەو رۆژە دەیان ژنی
پارێزەر وقازی لە کار دەرکران و ژنان مافی ئەم پیشانەیان لێ زەوت کرا. وردە وردە سیمای ناحەز وقیزەونی کۆماری ئیسالمی دەرکەوت ،خومینی لە رۆژی ١٦ی رەشەممە سالی ١٣٥٧ لە حوزەی علمیە شاری قوم بە ئاشکرا رایگەیاند کە ژنان نابی بێ حجاب بن، ئەمە دژی عورفە و سەرپێچی لە ئایینە ، بەالم دوارۆژ لە ١٧ی ڕەشەممە کە دەبێتە ٨مارس ژنانی خۆراگر وئازادی خواز نارەزایەتیی خۆیان سەبارە ت بە م وتەی خۆمینیە لە مراسم ٨مارس نیشاندا و رۆژنامە (کیهان ) نووسی ١٥ ”:هەزار ژن لەزانستگای فەننی تاران کۆبوونەوە وگۆتاریان بالو کردەوە ولە م رۆژە ڕژانە شەقامە کان و خۆپێشاندانیان کرد و درۆشمیان ئەدا کە ئێمە ئیستبداد قەبوول ناکەین وچارشێو نادەین بە سەرمان، درووشمی ،نە رووسری نە تووسەری ،ئێمە خەباتمان کرد کە پێشکەوتن بە دەس بێنین ،نەک ئەوە کە بە دوا دا بکەوین” و ئەم خۆپێشاندانە هاوکات لە گەل تاران لە زۆربەی شارەکان بەڕێوە نارەزایە تی خۆیان دەربری. لە ١٤ی مانگی پووشپەر ١٣٥٩ چوو وەکوو سنە ،ئیسفەهان ،وڕمێ ، کرماشان و بەندەر عەباس دوای رژیم ئەم حکوومەت هاتنە ژوورەوەی ژنانی بێ مەراسمی ٨مارسی بە رەسمی نەناسی حیجاب بۆ ئیدارات قەدەغە کرد وبریار و وتی دەبێ ڕۆژی لە دایکبوونی کچی درا هەر ژنێک حیجابی نەبێت لە ئیدارە پێغەمبەر وەک ڕۆژی ژن دیاری بکرێت .کان مووچەی مانگانەکەی دەبێ لێ لە مانگی خاکە لێوەی ساڵی ١٣٥٨ببردرێت. ،گۆشارەکانی رژیم بۆ سەر خەڵک زیاتر بە اڵم ئەوکات هێشتا مانتۆ ومەقنعە نەبوو کرا ،رۆژنامە کێهان لە رۆژی ١٢ی خاکە و دەوترا کە بەلێباس بلند وروسری بێن لێوە نووسی کە وەرزشی ژنان قەدەغەکرا بۆ ئیدارات ،هەروەها پرۆسە زۆرە مڵی و ژنان مافی ئەوەیان نێە بچنە یاریگاکان کردن حیجاب بەردەوام بوو تا ئەوە کە لە و یا تەنیشت ئاوەکان و ئیستخرە کان سالی ١٣٦٠لە مانگی رەمەزان “مەحمەد دەبێت ژن و پیاو لەو شوێنانە جیا تەقی سەجادی “ نوێنەری دادستانی بکرێنەوە ،هەر بەم بوونەوە زۆربەی ژنانی ئینقالب ،رێساکانی دانا سەبارەت بە خەباتکار ئەم بریار و بەرنامەیەی رژیمیان مانگی رەمەزان کە لە بڕی شوێن ژنانی قەبوول نەکرد و زۆربەیان لە دەنگ دان بۆ بێ حیجاب مافی هاتنە ژوورەوە یان نەبوو ریفراندوومی کۆماری ئیسالمی بە شداریان و لەم دەورانە کەسێک وەکوو ڕۆحانی نەکرد و وتیان کە ئێمە جمهوری پیاوانە سەرۆک کۆماری ئێستە ئولتیماتۆمی دا مان پێویست نیە و کەسانی ناسراۆ کە هیچ کەس نابی کەسانی بێ حیجاب وەکوو سیمین دانشورژنی نووسەرجالل بۆ ناوەندە دوڵەتیەکان و یا مەراسمی آل ئەحمەد لە بەرانبەر حیجاب زۆرەمڵی گشتی ڕیگە بدات ،دەرئەنجام ئەوە و جیاکردنەوەی ڕەگەزی ژن لە پیاو ،بوو کە لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی
١٣٦٢بە رەسمی لە مادەی ١٠٢یاسای ئیسالمی ئێران حیجاب بوو بە زۆرە مڵی و لە پارلمان دەنگی پێدرا و بە پێ ئەم یاسایە ،ژنانی بێ حیجاب لە ١٠رۆژ تا ٢مانگ و سزای نەقدی تا ٧٤قامچی مەحکووم کران و ئەم یاسا نائینسانیە ونامرۆڤانە لە پارلیمان ودادگا نائینسانیەکانی ڕژیم بوو بە ڕەسمی وسزای بۆ دانرا ،کە هەر ژنێک ئەم سنوورانە نەپارێزێت بە تووندترین شێوە سزا ئەدڕێت و ئورگانی تایبەت وەکوو گەشتی ئیرشاد وئەمر بە معروف ونەهی لەمونکەر دامەزرا ،کە لە هەر شوێنی بە تووندی لە بەرامبەر سەرەتایی ترین مافی ژنان کە جل وبەرگە ڕێگری کەن. بەاڵم ئیستەیش کە ٤٠سال تێدەپەری، هیشتا ژنان حیجابیان قەبوول نیە و لێی بێزارن ،لێرە پرسیارێک هەیە بۆچی حیجاب زۆرەمڵی والبردنی بۆ رژیم کۆماری ئیسالمی هێڵێ سوورە و بە سەدان شێوە هەموو هەول وتەقالی
خۆی ئەدات کە حیجاب زۆرەمڵی هەر بمێنێ؟؟؟ وهەرەوها سەدان یاسای دیکە دژ بە ژن لە کۆماری ئیسالمی بە ڕێ دەچێت ،کە ڕۆح و رەوانی ژنان ،ئازار ئەدات وباری کوێلەتی بە سەر ژنان دا دەسەپێنێت. فلسفەی حیجابی زۆرە مڵی ڕۆژ بە ڕۆژ دە چێتە ژێر پرسیار و لە دوو سێ ساڵی رابردووش کە خەڵک ترسیان لە کۆماری ئیسالمی ڕژاوە، بەرانبەر ئەم یاسا نامڕۆڤانە ڕاوەستاوەن و ژنانێکی ئازا ،بە ناوی کچانی شەقامی ئینقالب گەشەیان کردووە کە چاو نەترسانە بەو هەموو دەزگای سەرکووبەی ڕژیم ،لە ناو کۆمەڵگا بە ئاشکرا و بە نیشانەی نارەزایەتی ،لەچکەی خۆیان ال ئەدەن ،هەرەچەند تا ئێستە دەیان ژن لە شارەکانی ئێران بەم لەسەر ئەم کارە بەندکراون ،بەاڵم ئەو ڕۆژە بەڕێوەیە کە هەموو ژنانی ئێران ،دەبن بە کچآنی شەقامی ئینقالب و ئاسۆیەکی ڕوون بۆخۆیان تۆمار دەکەن.
Dwaroj@komala.com
سەرنوسەر:
رەزا کەعبی
بەڕێوەبەری نوسین:
هێمن بایەزیدپور
بۆ خوێندنهوهی دواڕۆژ لهسهر تۆڕی ئینتێرنێت سهردانی www.komala.comبکه ن پەیوەندی dwaroj@komala.com
کۆچی مێژوویی مەریوان بە ڕابەری کاک فۆئاد ئا :بێهزاد جامی كۆچی مێژوویی خەڵكی تێكۆشەری مەریوان دوای كارەساتی 23ی پووشپەڕ لە مەریوان و بەدواهاتەكانی ،وەكوو قۆناغێك لە خەباتی خەڵكی مەریوان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوانەی گەلی كورد زۆر گرینگ و جێگەی بایەخە .لە ماوەی رۆژەكانی 30و 31ی پوشپەر تا 13ی گەالوێژ، خەڵك بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە كردەوە سەركوتگەرەكانی ڕژیم و هەروەها ئازار و ئەزیەت و جینایەتی بەكرێگیراوانی كۆماری ئیسالمی ،بە كۆمەڵ شار بەجێدەهێڵن و بۆ ماوەی نزیك بە 2هەفتە ،لە ئۆردوگای كانی میران كە لە 12كیلۆمتری شاری مەریوان هەڵكەوتووە ،جێگیر دەبن .ئەم حەرەكەتە درەنگ یان زوو دەهاتە پێش ،چوونكە ئەو بارودۆخە نالەبارەی كە لە الیەن حكوومەتی تازە بە دەسەاڵت گەیشتووی كۆماری ئیسالمی بەسەر خەڵكدا سەپابوو، بە تەما بوو خەڵكی مەریوان لە درێژەدان بە خەباتی خۆیان لە دژی داگیركەران بوەستێنیت ،بۆیە كاك فۆئاد و هاوڕێیانی، چۆڵكردنی شاریان وەك گۆڕینی سەنگەری شەڕ و تاكتیكێكی نوێی مەدەنی هەڵبژارد. كۆچی مێژوویی خەڵك لە ئەساسدا ئێعترازێك بە هێرشی رژیم بۆ ناو شاری مەریوان بوو ،كە بە شێوەیەكی راستەوخۆ لە ئۆرگانە دێمۆكراتیك و خەڵكییەكان دیفاعی دەكرد و لە هەمان كاتیشدا لە دژی شەڕی داسەپاو ،بەرگری لە ماف و ئازادییەكانی خەڵكی راپەڕیو دەكرد .رێكخستنی وەها كۆچێك (كۆچی بەکؤمەڵ)لەناڕەزایەتی بە هێرشی نیزامی رژیم و بەرگری لە الیەنە بااڵ دەستەكانی جەماوەری خەڵك (ارگان حاكمیت مردم)و داواكاری و ویستەكانیان بوو .ئەم مانۆرە سیاسی و كۆمەاڵیەتییە، 2خاڵی زۆر گرینگی لەخۆ دەگرت: یەكەم :بەرەنگار بوونەوەیەكی راست و جیدی لەگەڵ رژیم و پێشگرتن لە سەرهەڵدانی شەڕێكی نەخوازراو و داسەپاو. دووهەم :خرانە رووی ئەم مەسەلەیە (كوچ مریوان)لە ئاستێكی بااڵ و نێونەتەوەییدا. كۆچی خەڵكی شارێك لە ناڕەزایەتی بە بوونی هێزە سەركوتگەرەكانی دەوڵەتەكەی خومەینی ،دەبووە كارەساتێكی گەورە و سەرنجی رای گشتی چ لە ئێران و چ لە تەواوی دونیای بەدەست دەهێنا .ئەم بیرۆكەیە پێشوازی هەموو خەڵكێكی لێكەوتەوە و كاك فۆئاد مستەفاسوڵتانی ڕێبەر و سیمای ناسراو و خۆشەویستی شارەكە ،كە ئەندامی شۆڕای شار و یەكیەتی جوتیارانیش بوو ،مەسەلەكەی باس كرد و رێككەوتنی هەر دوو دامەزراوەكەی بۆ بە ئامانج گەیشتنی كۆچەكەی بەدەست هێنا. لە شۆڕشی ژمارە 8ئاوا باسی ئەم حەرەكەتە سیاسی و كۆمەاڵیەتییە مەزنە ،واتە كۆچی مێژوویی خەڵكی مەریوان كراوە« :كۆچی مێژوویی شاری مەریوان ،رێكخستنی كۆر و كۆمەڵە كرێكارییەكان ،یەكیەتی جوتیاران، پێكهێنانی جەمعیەتە دێمۆكراتیكەكان، جەمعیەتەكانی ژنان و رووناكبیران ،خەباتی لێبڕاوانە لە دژی كۆنەپەرەستانی ناوچەكە و بزووتنەوەیەكی بەرباڵوی سیاسی لە سەراسەری كوردستان ،رێگاخۆشكەرێكی واقیعی بوون بۆ رووبەرووبوونەوە لەگەڵ هێرشی بەرباڵو و سەراسەری رژیم ،كە
كۆمەڵە لە راگەیاندنێكدا لە 28ی گەالوێژی 1358لەژێر نێوی خەڵكی كورد لە مەیدانی تاقیكردنەوەدا (خلق كرد در بوتە آزمایش) قەوارەیەكی مێژوویی و بەرەنگارییەكی دڕێژخایەن و جەماوەری پێدا». هەموو خەڵك دەیانزانی كە بە گەڕانەوە و زاڵبوونی هێزەكانی رژیم ،ئەو بارودۆخە، كە خاوەنی فەزایەكی ئازاد و چاالكی سیاسی بوو ،لە ناكاو لەناودەچیت و بەكرێگیراوان و سەرۆك عەشیرەتەكان، سەرلەنوێ دەسەاڵت بە دەستەوە دەگرن. بەو ئەزموونانەی كە خەڵك بەر لە ڕاپەڕینی 57لەم تاقمە بوویان ،باش دەیانزانی كە چ ژیانێكی وێرانیهێنەریان بە سەردا دەسەپێنن ،بەم هۆیەوە سەرەڕای ئەو هەمووە گیر و گرفتێک ،خەڵك بەر هەر شێوەیەك لە بەرامبەر هێزەكانی كۆماری ئیسالمی ،حازر بە بەرەنگاری و مقاومەت بوون .دەنگدانەوەی كۆچی خەڵكی شارێك بە خێرایی لە ئێران و لە رێگەی چاپەمەنییەكان باڵوببوەوە و ژمارەیەكی زۆر لە رێكخراوە چەپ و ئازادیخوازەكان پشتیوانی خۆیانیان لەم جووڵە بەرینە كۆمەاڵیەتییە راگەیاند و ئەم كارەش ببوەوە هۆی پشتیوانی خێرا لەم رووداوە. رۆژانە هەزاران كەس ئەم رێگا دوورو درێژەیان دەپێواو بە دروشمی شۆڕشگێڕانە دەنگی ناڕازی خەڵكی مەریوانیان بەگوێی دونیا دەگەیاند .هەندێك لەو دروشمانە كە وەك ئااڵیەك هەڵكرابوون ئەمانە بوون« :تا گەڕانەوەی پاسدارانی نێردراو بۆ مەریوان بۆ شوێنی خۆیان ئێمە ناگەڕێنەوە ..نە خوازیاری شەڕین و نە مل بۆ مڵهۆڕی رژیم رادەكێشین و مەریوان ،مەریوان سەنگەری ئازادەگان و.»... جەمعیەتی دیفاع لە ئازادی و ئینقالبی سنە ،بۆ پشتیوانیكردن لە خەڵكی مەریوان ،خۆپیشاندانێكی گەورەیان لە سنە بەرەو مەریوان رێكخست و دوای ماوەی پێنج رۆژ پەیوەست بوون بە خەڵكی ئازادیخوازی مەریوان .دوو ڕۆژ دوای ئەمە خەڵكی شارەكانی مەهاباد ،سەردەشت، سەقز ،بانە و بۆكان بۆ پشتیوانیكردنی داخوازییەكانی خەڵكی مەریوان ،رێگای 180كیلۆمێتریان بڕی و گەیشتنە شوێنی كۆچەكە .لە شارەكانی دیكەی ئێرانیش پەیامی پشتیوانی لە خەڵكی مەریوان و ویستەكانیان یەك لە دوای یەك دەگەیشت. ڕژیم هەروەها دڕێژەی بە سیاسەتەكانی خۆی دەدا ،لەالیەكەوە خەڵكی دەترساند و هەڕەشەی شەڕیانی لێدەكرد ،لەالیەكی دیكەشەوە دڕێژەی بە وتووێژەكانی لەگەڵ شۆرای كۆچەكە دەدا .بە سەرنجدان بە خەڵكیبوونی كۆچ و هەر وەها دەنگدانەوەكەی لەهەموو شوێنێك ،هێرشی نیزامی بە قازانجی دەوڵەت نەبوو و هەموو هەوڵێكیشی ئەوە بوو كە بە هەر شێوەیەك بێ ،خەڵك لە درێژە بە كۆچ پاشگەز بكاتەوە و كۆچەكەی بە شتێكی مەحاڵ ناو دەناساند و زۆرجاریش ئینكاری دەكرد. بەاڵم خەڵك سووربوون لەسەر درێژەدان بە كۆچ و داواكاری و ویستەكانیان ،بۆیە چارەسەری پرسەکان لەگەڵ وتووێژەكان گرێی خواردبوو. بۆ بە ئامانج گەیاندنی كۆچەكە ،رێكخستن و سازماندانی خەڵك و كاری تەدارۆكات پێویست بوو ،بۆیە چەند لێژنە و گرووپی زۆر بچووك و تایبەت سازدران و ئەركی
بەڕێوەبردنی كار و باری شوێنی كۆچەكەیان لە ئەستۆ گرت كە بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بەم لێژنانە بكەین _١لێژنەی ئامادەكردنی نان و كەرەسەی خواردن _2كاری تەبلیغی و پڕوپاگەندە بۆ كۆچ _3بێهداشت و درەمان _4نیگابانی و پارێزگاری لە خەڵكی ئۆردووگا و هتد. رۆحیەی هاوكاری و یەكبوون لەنێو ئۆردوگا زۆر بەرچاو بوو ،سەرەڕای ئەو هەمووە بێ ئیماكاناتی و گیر و گرفتانە ،خەڵك ئاسۆیەكی بەرز و ڕوونیان لە درێژەدان بە كۆچەكە دەبینی ،بۆیە قەت بیریان لە نالەباربوونی شوێنی نیشتەجێبوونەكەیان نەدەكردەوە و هەموو هێز و هەوڵێكان ئەوە بوو كە بە دەرەنجامی كۆچەکە بگەن .كاتێك كە نوێنەرانی كۆماری ئیسالمی دەهاتن بۆ شوێنی كۆچەكە بو وتووێژ لەگەڵ شۆراكە ،سەریان سووڕدەما لەو هەمووە بیرە ئازادیخوازنەی خەڵك و دەست لە ئەژنۆ دەستەوسان دەمانەوە. ئەومان لە بیرنەچێ كە ئامادەبوونی ژنانی شارەكانی سنە ،سەقز و بانە ،لە جەریانی كۆچی مێژوویی مەریوان و لە ڕێپێوانەكانی سنە_مەریوان ،سەقز_مەریوان و بانە، دەرخەری ،وشیاری و بوونی نەسڵێكی تازەی ژنانی شۆڕشگێری كورد بوو ،كە خەڵخاڵی قەسابی خوێنڕێژیان بۆ جەنایەت بوونی هەیە و خاوەنی پشتیوانیەكی خوازیاری گۆڕانكاری سەرەكی لە كۆمەڵگادا و كوشتاری خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان بەهێزی خەڵكیشە. بوون و هیچ كەسیش نەیدەتوانی ڕۆڵی ڕەوانەی كوردستان كرد و بە فەرمانی ئەو لە دەستكەوتەكانی كۆچی مێژوویی ئەوان لە بەرچاو نەگرێ .كاك فۆئاد (خەڵخاڵی) بەبێ هیچ دادگاییەك زۆرێك مەریوان ،دەتوانین ئاماژە بەچەند خاڵی وتەبێژی شۆڕاكە ،هەموو ڕۆژێك لە ئوردوگا لە الوانی تێكۆشەر و ئازادیخوازی كوردی زۆر گرینك بكەین :سەركووتكردنی جاش كۆبوونەوەی گشتی پێكدێنا ،بێ ئەوەی لە پادگانەكانی مەریوان و سنە و سەقز لە و بەكرێگیراوانی ناوچەكە ،بەرگری لە چۆنیەتی وتووێژەكان سانسۆر بكات سێدارە دا. هاتنی پاسدار بۆ ناو شاری مەریوان، یان بیانشارێتەوە ،لە فەزایەكی كراوەی كاك فۆئاد و هاوڕێیانی ،بزووتنەوە بەرگریكردن لە كوشتن و كوشتار بەهۆی جەماوەریی ،بەوردی هەموو شتێكی بۆ كۆمەاڵیەتی و مەدەنییەكانیان لە قارەمانیەتی خەڵك و پیشمەرگە ،هێنانە خەڵكی نێو ئۆردووگا دەگێڕایەوە و گوێی ریزی حەرەكەتێكی شۆڕشگیڕانە و كایەی ڕۆحیەی یەكیەتی و یەكبوونی هێزی لە قسە و بیر و بۆچوونی خەڵكیش دەگرت .بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی ئامانجە بەرز خەڵكی ،پێشوازی خەڵكی دیكەی ناوچەكە دوای ماوەی دوو حەتوو وتووێژ لەگەڵ و شۆڕشگێرانەكەی خۆیان دەزانی و لەم و دەڕبڕینی یەكیەتی ئەوان لە كۆچەكە، كۆنەپەرەسترین نوێنەرانی كۆماری ئاراستەیەدا ،بە جووڵەیەكی بەرینی بە ڕەسمییەت ناسینی شۆڕای كۆچەكە ئیسالمی ،گەیشتە كۆتایی و دەرەنجام كۆمەاڵیەتی لە مەریوان و ناوچەكانی نزیك و هاتنی دەوڵەت بۆ سەر مێزی وتووێژ لەسەر هەندێك خاڵ رێككەوتن كە دەتوانین بە سنووری چاالكی یەكیەتی جوتیاران و و هەرەوها دەنگدانەوەی كۆچی خەڵك كۆمەڵە ،هەوڵیاندا گۆڕانێكی بنەڕەتی لە و روونتربوونەوەی بیر و رای خەڵكی لە ئاماژە بەم خااڵنە بكەین _١هیچ هێزیكی چەكدار چ لەالیەن ژیم وەك ئامانج و كاری تەشكیالتیدا درووست بكەن .ویست و داخوازییەكانی خەڵكی مەریوان. (پاسدار و ئەرتەش)و چ لەالیەن خەڵك كەڵك ورەگرتن لە ڕێباز و رێچكەی نافەرمانی كۆچی مێژوویی مەریوان بە دەوڵەتی مەدەنی و كەڵك ورەگرتن لە ڕێكخراوەكانی سەلماند كە چ هێزێكی گەورە و شاراوە و وەك (یەكیەتی جوتیاران)نەبیندرێ _٢ماوەی تەواوبوون و كۆتایی كۆچەكە نادەوڵەتی و مەدەنی لە مەریوان وەكوو :نكۆڵینەكراو لە هاوپشتی و یەكیەتی نێو بە خەڵكی رابگەیێندرێت_٣ .ئێدارە و كومیتەی ژنان و كومیتەی خوێندكاران توێژی خەڵكدا بوونی هەیە .یەكگرتوویی سازماندانی شار تا ماوەیەكی دیاریكراو ،و قوتابیان و هەروەها سازدانی یەكیەتی سیاسی نێوان دامەزراوە كۆمەاڵیەتییەكان و واتە یەك مانگ ،لە ئەستۆی ئەرتەش بێت جوتیاران و هتد ،هەمووی دەرخەری حیزبەكان هاتە كایەوە و وای لە رژیم كرد و لەو ماوەیەدا شۆڕای شار ،شارەوانی بۆ تێگەیشتنی كاك فۆئاد لە گرنگی و پێزانینی كە بگەڕێتەوە بۆ پادگان .بە دڵنیاییەوە بزووتنەوە مەدەنیەكان و نافەرمانی لەم مانۆڕە سیاسییەدا كاك فۆئاد ڕۆڵیكی پاراستنی شار دابمەزرێـت. كاك فۆئاد بە باشی دەزانی كە بە هیچ مەدەنی بوون بۆ بەربەرەكانێ لەگەڵ هێزە گەورە و بەرچاوی لەدرێژە پێدانی خەباتی جۆرێك ناكرێت باوەڕ و متمانە بە حكوومەتی سەركوتگەرەكانی رژیم و دەرەبەگەكانی خەڵكی كورد لە كوردستان و ئێراندا تازە بە دەسەاڵت گەیشتووی كۆماری ناوچەكە .كۆچی مێژوویی خەڵكی مەریوان بەجێهێشت. ئیسالمی بكرێ و ئەمە پیالنێكی گەورەی ببوە شێوازێكی (فۆرمێكی) مەدەنی بۆ كۆچی ناڕەزایەتی خەڵكی مەریوان، لەپشتە و بێ هیچ شك و گۆمانێك هێرش داكۆكیكردن لە مافەكانی خەڵكی كورد ،فۆڕمێکی بەرز بوو لە خەباتی خەڵكی كورد. دەكرێتە سەر كوردستان .قسەكانی كاك لەپێناو بەردەوامی بزووتنەوەی مەدەنی خەڵك یەك هەنگاو بەرەو دواوە نەڕۆیشتن، فوئاد ئاستێكی بەرزی تاكتیك و ستراتێژی لە سەرانسەری ئێران .خەڵكی مەریوان پاشەكشەی ئەوان بەمانای پێشڕەویی و نیشان دەدا كە بۆ ڕێبەری بزووتنەوەیەكی لەم حەماسە بەرهەڵستكارییە مەدەنییە ،هێرشی زیاتری بەكرێگراوانی دواكەوتوو جەماوەری وەك كۆچ پێویست بوو .بە هاوئاهەنگ كردن و رێكخستنی توێژی بوو .ئەو حەرەكەتی خەڵكی مەریوان داهاتوو ئەوەی سەلماند ،دوای تەواو بوونی جیاوازی كۆمەڵگا بۆ كۆچێكی یەكپارچە بۆ و باقی ناوچەكانی دیكەی كوردستان بۆ كۆچەكە و گەڕانەوەی خەڵك بۆ ناو شار دەرەوەی شار ،سەلماندیان كە توێژەكانی پشتیوانیكردن لە كۆچەكە ،حەماسەیەكی و گوندەكان ،ڕژیم وێڕای بەكرێگیراوانی یەكگرتووی خەڵك دەتوانێ كاریگەری گەوەری لەنێو دڵی خەباتی خەڵكی كورددا ناوچەكە ،دەستی دایە گرتن و لە 28ی لەسەر مڵهوڕی ڕژیم هەبێت و ملكەچی خولقاند كە هیچ كات نامرێ و هەروها كۆچی گەالوێژی ساڵی 58بە فەرمانی خومەینی داخوازییەكانی خەڵكی بكات .هەروەها ئەو مێژوویی مەریوان بوو بە ئەزموونێكی بە هێرشی هەمە الیەنەی بۆ سەركوتی پەیامەشی بەهەموو خەڵكی ئێران گەیاند نرخ بۆ خەباتی نەوەی داهاتوو لە ئێران و خەڵكی كوردستان دەست پێكرد .سادقی كە جووڵەیەكی شۆڕشگێڕانە لە كوردستان بەتایبەتی لە كوردستان.