چەخماخەی داڕمانی خەونی هەناردەکردنی شۆڕش
ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی...
وتووێژێک لەگەڵ هاوڕێ حەمەی موهتەدی
》6
》 4-5
》3
كۆمهڵهی زهحمهتکێشانی کوردستان
١٨ - ٢٠٢٠/٠١/٠٨ی بەفرانباری 1398
دهریدهكات
نرخ 500 :دینار
dwaroj@komala.com
دوو ههفتهنامهیهكی سیاسی گشتییه
ژماره ( )٨٣ساڵی هەشتەم
سەروتار شۆرشی جەماوەریی و شانۆگەریی ھەڵبژاردن
چەخماخەی داڕمانی خەونی هەناردە کردنی شۆڕشی ئیسالمی
ڕەزا کەعبی شانۆگەریی ھەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی نوێنەرانی مەجلیسی شوورای ئیسالمی بەڕێوەیە ،تا دوو مانگیکە بڕیارە ئەم ھەڵبژاردنە کۆتایی پێ بێت و دەورەیەکی نوێی مەجلیسی ئێران دەست بە کارەکانی بکات. ئەم شانۆگەرییە لە ھەلوومەرجێکی تایبەتی ناوخۆیی و ناوچەیی بە ڕێوە دەچێ و کۆماری ئیسالمی زیاتر لە ھەر کاتێک لە ماوەی چڵ ساڵ دەسەاڵتی خوێناوی خۆی ،پێویستی بە نیشاندانی مەشرووعییەتی خۆی ھەیە. پێویستی بەوەیە کە سیما و دیمەنی شۆڕشە جەماوەرییەکانی ئەم سااڵنە و شکەست و هەرەسهێنانی لە ڕۆژهەاڵتی ناوەراست دابپۆشێ و نیشان بدات کە ھێشتا لە الیەن خەڵکەوە پشتیوانی دەکرێت ،بازاڕی خۆ بەربژێرکردن گەرمە و نیزام مەشرووعییەتی لە خەڵک وەردەگرێت و ھەڵبژاردن و مەجلیس و نوێنەرانی خەڵک بڕیاردەدەن .ھەڵبژاردنی بۆ ئەوە دەوێ کە بە جیهان نیشان بدات کە کۆماری ئیسالمی پێگە و الیەنگری زۆرە. بەاڵم ئەو ھەواڵنەی ڕژیم بە تایبەت بەم بەناو ھەڵبژاردنەی دوو مانگی داھاتوو زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە لە تەمەنی ئەم ڕژیمە لە پرۆسەیەکی ھەڵبژاردنێکی راستەقینە و دێمۆکرات و ئازاد دوورە. ئێرانی ئیسالمی لە قۆناغێکی دژواری داڕمانی ئابووری ،سیاسی ،کۆمەاڵیەتی و مەشرووعییەتدا بەسەر دەبات .بە قسەی کاربەدەستانی ڕژیم ٥٠ ،میلیۆن لە ٨٠ میلیۆن ئێرانی لە ژێر ھێڵی ھەژاری ژیان دەکەن .بێکاری دەیان میلیۆن کەسی لەخۆ گرتووە ،گیروگرفتە کۆمەاڵیەتییەکان وەک مندااڵنی سەرشەقام ،لەش فرۆشی کە تاھاتووە تەمەنی دابەزیوە بە عومری زۆر خوارەوە ،گۆرخەوی و کارتۆن خەوی چارەنووسی دەیان ھەزار مێرمنداڵ و الوی لە مەترسی خستووە .گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران ھێدی ھێدی خەریکە خۆی دەردەخات و کاربەدەستانی گەورە و بچووکی ڕژیم نایشارنەوە کە گەمارۆکان تەنگی پێ ھەڵچنیون. ...بۆ ل 2
کوژرانی قاسم سولەیمانی لە کوێرەڕێی هەناردەکردنی پڕۆژەی بەناو»شۆڕشی ئیسالمی» کە لەراستیدا پەرەدان بە «تێرۆریزمی ئیسالمی»یە شیاوی سەرنج و هەڵوێستە کردنە.
کوژران و تێداچوونەکەی بەرەبەیانی رۆژی جومعەی فڕۆکەخانەی بەغدا داکوترانی دووهەم بزماری دارەمەیت و تابووتی ئەو سیاسەتەی کۆماری ئیسالمی بوو کە چل ساڵە رەچاوی
دەکا و،لە راستیدا و لەگەڵ گەشەی ئاخێزە جەماوەرییەکان لە شارەکانی ئێران و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی لوبنان و بە تایبەتی کۆبوونەوە ناڕەزاییەتیەکانی
خەڵکی عێڕاق وەک دەستپێکی ئەم کۆتاییە ،کۆماری ئیسالمی و بیروڕای گشتی زۆر بە رۆشنی و ئاشکرا زەنگی ئەم داڕمان و هەرەسەیان بەرگوێ کەوتبوو.
برووسکەی پیرۆزبایی
بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەمەڕ تەحریمی شانۆگەریی هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیس لە ئێراندا
هاونیشتمانیانی بەڕێز! کۆمەاڵنی خەڵکی مافخوازی کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسالمیی ئێران پاش ڕیزکردنی کۆمەڵێک مەرج و پێکهێنانی بەربەست بۆ کاندیداکانی خوازیاری نوێنەرایەتی لە مەجلیسی شۆرای ئیسالمی، لە داهاتوویەکی نزیکدا شانۆی هەڵبژاردنەکانی بەڕێوە دەبات. ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەگەڵ ئەوەی کە باوەڕی وایە کە بە درێژایی تەمەنی کۆماری ئیسالمیی ئێران ،مەجلیسی شۆرای ئیسالمی لە نێوەرۆکی مەجلیسێکی ڕاستەقینە بەتاڵ کراوە و هیچ کات نەک هەر نەیتوانیوە لە پرسە گرینگەکانی ئێراندا بڕیاردەر و شوێندانەر بێت ،بەڵکوو ئەم مەجلیسە بۆ خۆی بەشێکی گرینگ لەم رێژیمەیە و وەک یەکێک لە ئۆرگانە سەرەکییەکانی ئەم نیزامە سەرکوتکەرە رۆڵی گێڕاوە .وێڕای ئەو ڕاستییەش ،لە هەلومەرجی ئێستادا و بەتایبەت پاش حەرەکەتە ئیعترازییەکان و ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان لە خەزەڵوەری ئەمساڵدا ڕوونتر و ئاشکراتر لە هەموو کات دەرکەوت کە نە مەجلیسی ڕێژیم پارلەمانێکی ڕاستەقینەیە و نە نوێنەرانی ئەو مەجلیسە پارێزگاری لە خەڵک و ماف و ئازادییەکانیان دەکەن.
...بۆ ل ٣
برای بەڕێز جەنابی کاک کۆسرەت ڕەسوڵ ،بەرپرسی ئەنجومەنی سیاسی بااڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە الیەن خۆم و کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەوە پیرۆزبایی بەڕێوەچونی سەرکەوتوانەی کۆنگرەکەتان لێدەکەم .ھەروەھا ھەڵبژاردنی جەنابت وەک بەرپرسی ئەنجومەنی بااڵی سیاسی یەکێتی نیشتمانی ئاماژەی ڕوونە بۆ متمانەی بااڵی یەکێتی نیشتمانی بە جەنابت و ھەوااڵنی ئەنجومەن .ھیوادارم لەمەودواش بتوانن بە سەرکەوتویی حیزبە تێکۆشەرەکەتان لەو قۆناغە ھەستیارەی ئێستاش دا بەرەو پێش بەرن. کۆمەڵەی زەحمەتکێشان وەک ھەمیشە خۆی بە دۆست و ھاوپشتی یەکێتی دەزانێ و بۆ بەرەوپێشبردن و پتەو کردنی پێوەندی نێوانمان و بزوتنەوی ڕۆژھەاڵتی کوردستان و باشور ،ھەموو حەولی خۆی دەخاتە گەڕ. لێرەوە و لە ڕێگای ئێوەوە ساڵو دەنێرین بۆ گیانی پاکی ھەموو شەھیدانی یەکێتی نیشتمانی و سەری ڕێز لە بەرانبەر بنەماڵەی بەڕێزیان دادەنوێنین. براتان :عومەر ئێلخانیزادە
سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
ژماره ( )٨٣ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠١/٠٨ ،
سیاسی
Dwaroj@komala.com
3
چەخماخەی داڕمانی خەونی هەناردە کردنی شۆڕشی ئیسالمی.
ڕەزا کەعبی لە راستیدا پێشهات و گۆڕانکارییە جیهانی و ناوچەییەکان هۆکاری راستەقینەی تەڕاتێن و رمبازێنەکانی دوو دەیەی رابردووی قاسم سولەیمانی لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا بوون. هەرەسهێنانی یەکێتی سۆڤیەت،هێرش و پەالماردانی ئەو کاتی حکوومەتی عێڕاق بۆ سەر واڵتی کووەیت،رووداوی یازدەی سێپتامبر،شەڕی عێڕاق و رووخانی دەسەاڵتی سەدام حوسەین،سەرهەڵدان و پەرەسەندنی شەڕ لە سوریە و یەمەن و ،گرێکوێرەی شەڕی ئەفغانستان و،لە کۆتایشدا پڕۆسەی بەرجام و ماوەی درێژخایەنی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان و، ئەو هەلە زێڕینانەی بۆ کۆماری ئیسالمی رەخسان ،هەروەها کێشە و ملمالنێی ئاشکرای نێوان ئامریکا و ئورووپا لەو دانوستاندنانەدا،بوونە دەستمایە و هەوێنی مانۆڕ و سیاسەتی ناوچەیی کۆماری ئیسالمی.کۆماری ئیسالمی لە وەها بەستێنێکدا بوو کە توانی بەکەڵک وەرگرتن لەو بۆشاییانەی کە دەرکەوتبوون و بە رەچاوکردن و بەکارهێنانی ئەو سیاسەت و دەرفەتانەی کە بۆی رەخسابوو،وەک زلهێزێکی ناوچەیی لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست خۆی بنوێنێ. قورسایی و ئەرکی سەقامگیری و مانەوە و،هەرەوها سەرنەکەوتن و هەرەسی ئەم سیاسەت و ئیدئۆلۆژییەی کۆماری ئیسالمی لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا بە قاسم سولەیمانی سپێردرا.
لە راستیدا قاسم سولەیمانی جارێک وەک سمبوولی «خۆڕاگری» دژی ئەمپریالیزم،رۆژێک سەرکردە و رێکخەری گرووپ و تاقمە چەکدارە ئیسالمییەکان،هێندێک جار وەک هۆکاری مەترسی و دڵەڕاوکێ و کۆسپ بەرامبەر بە باڵو بوونەوەی هێزەکان و سیاسەتی ئامریکا و ،گەلێک جاریش وەک داڕێژەر و پالندانەری کردەوە و چاالکییە مەترسیدار و ئاڵۆزەکان دەناسرا.ئەوە قاسم سولەیمانی بوو کە لە دیاریکردن و دانانی وەزیرەکان لە عێڕاقدا قسەی کۆتایی دەکرد و لە ئاستێکی جیاوازتریشدا لە لووبنان دەوری دەگێڕا.پالندانەری پرۆسەی پاکتاوکردنی رەگەزی و ئایینی و نەتەوەیی لە عێراق و بەتایبەت لە بەغدا ناوبراو بوو،لە لوبنان هاوسەنگیی هێزی لە قازانجی حیزبوڵاڵ دەگۆڕی و پشتیوانێکی زۆر کاریگەری بەشار ئەسەد بوو لە سووریە و،حووسیەکانیشی لە یەمەن بۆ بەردەوام بوون لەسەر شەڕێکی درێژخایەن پڕچەک و تفاق دەکرد. بەاڵم گۆڕانکاری و رووداوەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست و لە نێوخۆی ئێران،کۆماری ئیسالمییان خستەبەردەم ئاڵۆزترین و ئەستەمترین ئاستەنگەکانی ماوەی دەسەاڵتدارەتی خۆی. لەالیەکیترەوە ئەگەر کۆماری ئیسالمی لە ماوەی هەشت ساڵ سەرۆکایەتی ئۆبامادا ئەو هەلەی بۆ رەخسابوو کە لق وپۆیەکانی خۆی باڵو بکاتەوە و رۆژهەاڵتی ناوەراست بکێشێتە ژێر چنگ و رکێفی خۆی و،بە قۆستنەوەی سیاسەتەکانی ئۆباما و پرکردنەوەی خەزێنەکانی پێداویستیی ماددی و تێچووی سیاسەتی پەرەپێدان و هەناردەکردنی شۆرشی ئیسالمی بۆ دەرەوەی سنوورەکانی خۆی دابین کرد،بەاڵم پێکهاتنی حکوومەتی نوێی ئامریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ کۆماری ئیسالمی تووشی تەنگەژە و بەربەست و کۆسپی جیددی کرد.ئیتر ئەمجار نەتەنیا بەخشینی ١٥٠میلیارد دۆالر وەک دەستخۆشانەی ئۆباما بەرامبەر بە رێکەوتنی
بەرجام کۆتایی هات،بەڵکوو رۆژانە رووبەرووی توویت و لێدوان و وێژمان و سیاسەتی پرلە سووکایەتی ترامپ رووبە سیستمی ئیسالمی بوونەوە. ئیتر دەورانی زێڕینی تەڕاتێنی کۆماری ئیسالمی لە ناوچەکە بەرەو کۆتاییەکانی دەچوو.لە عێراقدا دەنگۆی دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسالمی لە پەرەگرتندا بوو،سەرەتا تاک وتەرا و لێرە ولەوێ و بەپارێز و شەرمنانە و بە هەستیاریەوە لەسەر زاری سیاسەتوانە عێراقیەکان و،دواتر لەلەیەن کەسایەتیە ئاینییەکانەوە و سەرەنجام سەرڕێژکردنی ئەو ناڕەزایەتیانە بۆ سەر شەقامەکانی بەغدا و نەجەف و کەربەال وبەسرە وشوێنەکانی تر.سازبوونی دژایەتی و کەلەبەری قووڵ و جیددی لە نێو شیعەکانی عێراق و ئاگردانی کۆنسوولگەری و بنکەکانی کۆماری ئیسالمی لە نەجەف و کەربەال. لەالیەکیترەوە لە یەمەن درێژەدان و بەردەوام راگرتنی ئەم شەرە بێ کۆتایە بێجگە لە هەڵلووشینی سەروەت و سامان و تێداچوونی چەک و چۆڵ هیچ ئاکامێکی بۆ حکوومەتی ئێران نەبوو.لە سووریەش سەرەرای تەرخانکردن و خەرجکردنی دەیان میلیارد دۆالر بە ئاشکرا پێگەی ئەم رژیمە لەق بووە و شتێکی ئەوتۆی پێنەبڕا .لە لووبنانیش کە هەر لە دوای رووخانی رژیمی پاشایەتی لە ئێران و بە خولیای داگیرکردنی «بیت المقدس»ەو باشووری ئەو واڵتەی کردبووە مەیدانی هەڵسووڕان و چاالکییەکانی خۆی،لەگەڵ سەرهەڵدانی ئاخێزە جەماوەرییەکانی ئەو واڵتە کە زۆر رۆشن و بە ئاشکرا رووبەرووی سیاسەت و دەستێوەردانە نیزامی و سیاسیەکانی کۆماری ئیسالمی بوونەوە و سیمایەکی گاڵتەجاڕانەیان بە بوون و تێچووی قورس و خەونی چل ساڵەی ئەو رژیمەبەخشی،دەستپێکی کۆتایەکانی ئەو رژیمە بوون. بە گشتی هەتا گووشارەکانی سەر کۆماری ئیسالمی زیاتر دەبوون و بازنەی هەڵسووڕانی
پاشماوە لە ل٢
پاشماوە لە ل٢
کار و چاالکییەکانی هاوڕێ عومەر ئێلخانی زادە
دووشەممە دیدارەکان:
١٦ی
مانگ
دوایین
رۆژی
سکرتیری گشتیی لەگەڵ کۆمەڵی ئێرانییەکانی دەڤەری واشنگتن کۆبویەوەو بە وردی باسی لە داهاتووی ئێران و پێگەی گرینگی کوردستان کردو بە پێداگریەوە رایگەیاند کە کوردستان خاوەن هێزو شوناس و وزەی خۆیەتی و بە بێ چارەسەر بنەرەتی پرسی کوردستان ،ئێران و ناوچە رووی ئاشتی بە خۆیەوە نابینێ. شیاوی باسە کە لە پەرواێزی ئەو سەفەرەدا، کۆمەڵێک دیداری تایبەتی و کۆرو کۆبوونەوە ئەنجام دران هەروەها بە هۆی نەبوونی کات و پرسی گەرانەوەی کاک عومەر بۆ کوردستان، زۆر دیدارو چاوپێکەوتنی مێدیایی ،کۆنگرێس، ئەنجوومەنی پیران و ناوەندەکانی بیرکردنەوە، کاتەکەیان گۆردرا بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پێکبێن. شیاوی باسە کۆی ئەو دیدارانە بە هاوکاری و پاڵپشتی دۆستان و به تایبهتی كاری چڕوپڕ و
خۆبەخشانەی رۆژنامەوانی دلسۆزو خەمخۆری کوردستان ،بەرێز رەحیم رەشیدی ناسراو بە مستەر کورد بەرێوچووه ،لێرهوه سپاسی خەمخۆری و دڵسۆزی و پەرۆشی مستەر کورد لە هەمبەر کوردستان و چارەنووسی نەتەوەکەمان دەکهین و هیواخوازین کە كهسایهتیه شوێندانەرەکانی کورد لە هەموو جێگاو شوێنێک باڵوێزی دڵسۆزی واڵتە داگیرکراو و خەڵکە ستەم دیدەکەیان بن.
بەرتەسکتر دەبووە،ئەرک و کاری قاسم سولەیمانی زیاتر و قورستر دەبوون. لە دوو دەیەی رابردوودا رژیمی ئیسالمی بەردەوامبوونی سیاسەتی ناردنەدەرەوەی شۆرشی ئیسالمی(سدووری ئینقالبی ئیسالمی) بە دەور و لێهاتوویی و تواناییەکانی نابراوەوە گرێ دابوو .لە راستیدا قاسم سولەیمانی دوایین ئامراز و کارەکتەری پەلەقاژەکانی رژیم بوو بۆ مانەوە و سەپاندنی حوزوور و زاڵکردنی هێژمۆنی خۆی لە رۆژهەاڵتی ناوەراست و لەم دواییانەشدا تەنیا لە عێڕاقدا. بەاڵم لە ئێران و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا و،ئەو مەترسییە جیددیانەی کە بزووتنەوە کۆمەاڵیەتییەکان و ئاخێزە بەرینە جەماوەریەکان رووبەرووی مانەوەی دەسەاڵتیان کرد،زەبرێکی کاریگەر و کوشەندەیان لە سیاسەتی بە نێو»سدووری ئینقالبی ئیسالمی» وەشاند. وەک»نە دروشمەکانی جەماوەری نارازی سوریە و نە لوبنان،گیانم بە قوربانی ئێران» و دژکردەوە نارەزایەتییەکانی جەماوەر بەرامبەر بە سیاسەتەکانی رژیم لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست و ئەو تێچوونە سەرسووڕهێنەرانەی ئەو سیاسەتە کە بەهاکەی رۆژڕەشی و تێداچوونی بە ملیۆن بنەماڵەی ئێرانییە،بازنەی خوالنەوە و هەڵسووڕانی ئەو رژیمەیان لە ناوچەکە زیاتر لە پێشوو بەرتەسکتر دەکردەوە.راپەڕینە جەماوەریەکانی مانگی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی کە لە نزیکەی ١٦٠شاری گەورە و بچووکی ئێران سەریان هەڵدا و وەها بوونە مەترسی بۆسەر پێکهاتەی گشتیی دەسەاڵت بە جۆرێک کە بە دەیان جار خودی کاربەدەستان و بەرپرسانی رژیم دانیان بەوەدا ناوە کە لە مەترسییەکی گەورە کە ئەوان بە «فیتنە» و پیالنگێڕی ناوی دەبەن دەربازیان بووە،پێگەی ئەم رژیمەی لە رۆژهەاڵتی ناوەراست الوازتر کرد و،ببووە هۆی ئەوەی سەنگ و قورسایی حکوومەتی ئیسالمی تەنانەت لە نێو هاوپەیمانەکانیشیدا بێتەخوارەوە و بە گشتی لە
شەڕ و ملمالنێی دەسەاڵتی نێوان حکوومەتەکان لە لوبنان و عێراق و سوریە ،هیواهەڵچنین و پشت بەستن بەو رژیمە کاڵتر بێتەوە. بزووتنەوە نارەزایەتییە جەماوەرییەکان هەرچەند بە پانتایی و بەرینی و بەرباڵویی سەرهەڵدانەکانی بەفرانباری ١٣٩٦نەبوون بەاڵم لە شکڵ و ئاستی جۆراوجۆردا بەردەوام بوون،لەبەریەکترازان و قەیرانە نێوخۆیی و ئابوورییەکان زەق و» گەمارۆکان،دزی بوونەوە،کاریگەریی ئیختالس» و تااڵن وبڕۆ و هەڵپەی کاربەدەستە بااڵکانی رژیم بۆ راگواستنی سەروەت و سامانی ئەم واڵتە بۆ دەرەوە کە لە راستیدا دەرخەر و ئاوێنەی بااڵنوێنی هیوابڕاوی و دەستشووشتنیان بوو لە مانەوەی نیزامی ئیسالمی،نەک هەر لە رۆژهەاڵتی ناوەراست،بەڵکوو لە نێوخۆی واڵتیش چارەنووس و سەرەنجامی ئەو نیزامەی دەخستەبەر گومان و تارماییەوە .راپەڕینە جەماوەریەکەی مانگی خەزەڵوەری رابڕدوو، و هاوکاتبوونی ئەو راپەڕینە لەگەڵ ئاخێز و خرۆشانە جەماوەرییەکانی ئێران کوتانی بزمارێکی تر بوو لە تابووتی هەناردەکردنی شؤڕشی ئیسالمی بۆ دەرەوە. کووژرانی قاسم سەلەیمانی لەکاتێکدا کە قورسایی هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسالمی بۆ دەرەوەی ئێران لەسەرشانی ئەو بوو دەبێ بە بزمارێکی تری ئەو تابووتە بشوبهێنین کە لەڕاستیدا بە نەمانی خۆی بەشێکی زۆری سیاسەتی هەناردەکردنەکەی لەگەل خۆی برد لەحاڵێکدا پێویست نەبوو گیانی خۆی لە پێناو و بردنەپێشی سیاسەتێک بکاتە قوربانی کە درێژەپێدانی کارێکی ئاستەم بوو و هەر ئێستاکە کۆماری ئیسالمی لە نێو تووتمان و دووکەڵی ئاگری شەڕی رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا پەلەقاژە لەئاستی ناوخۆییشدا دەکات و هاوکات دەسەاڵت و دەست و پێوەندەکانی لەترسی ڕاپەڕینی جەماوەریی خەو لەچاویان زڕاوە.
بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران ...
لەو حەرەکەتە ئیعترازییانەدا هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسالمی بە فەرمانی راستەوخۆی خامنەیی خەڵکیان دایە بەر دەستڕێژی چەک و گیانیان لە سەدان کەس ئەستاند ،بە هەزاران کەسیان بریندار کرد و هەزاران کەسی دیکەشیان ڕفاند و ڕەوانەی ئەشکەنجەگا و سیاچاڵەکانیان کردن ،کە هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێت هیچ زانیارییەکی ڕوون لە سەر چارەنووسییان لە بەردەستدا نییە .بەاڵم نە مەجلیس بە گشتی و نە نوێنەرانی ئەو مەجلیسە بە تاک ،هەڵوێستێکی شیاویان بەرانبەر بەم کردەوانەی کۆماری ئیسالمی نیشان نەدا. هاتنە سەر شەقام و خۆپێشاندانەکانی ئەم ساڵ و چەند ساڵی ڕابردووی گەالنی ئێران بە گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی ،بێ پێگەیی و بێزراوبوونی ڕێژیمی کۆماری ئیسالمیی ئێرانیان لە نێو خەڵکدا بە تەواوی دەرخستووە .کۆماری ئیسالمی سەرەڕای ئەنجامدانی گەورەترین تاوانەکان بەرامبەر بە خەڵکی ڕاپەڕیو و وەزاڵەهاتوو ،دەیەوێ بە وەڕێخستنەوەی شانۆسازیی هەڵبژاردن و هێنانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان ،لە بەرچاوی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی ،هێندێک ئێعتیبار بۆ خۆی دەستەبەر بکات و سەرپۆش
بێت کە دەبێ بەرژەوەندییەکانی خەڵک لە سەرەوەی مەسڵەحەتی خۆیان دابنێن و بناغەی قازانج و ویستی خۆیان لەسەر مانەوەی کۆماری ئیسالمی بونیاد نەنێن . لە کۆتاییدا جارێکی دیکە ،جەخت لەسەر ئەو هەڵوێستە دەکەینەوە کە لە هەلومەرجی ئێستادا بایکۆت کردنی هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیس زیاتر لە پێشوو بۆتە ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی. بە هیوای بەرپەرچدانەوەی هەر پیالنێکی ڕێژیم و گوتنی “نا”یەکی گەورەی دیکە بە ڕێژیم بە جۆرێک کە وەاڵمدەری حەرەکەتە ئیعترازییەکانی خەڵک و ڕێزدانان بۆ قوربانییان و بریندارانی سەرکوتەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی ڕاپەڕیوی واڵتەکەمان بێت.
لەسەر ڕیسوایی خۆی دابنێت. بە لەبەرچاوگرتنی تێکڕای ئەم راستییانە، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە ٢ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٣ی دیسامبری ٢٠١٩ی زایینیی خۆیدا بڕیاری بایکۆتی فەعالی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسالمیی ڕێژیمی پەسەند کرد و لەو باوەڕەشداین کە لەم بارودۆخەی ئێستای ئێران و کوردستاندا هەر کەس و تاکێک لەو بەناو هەڵبژاردنانەدا خۆی بەربژێر بکات یا بچێتە سەر سندووقی دەنگدانەکان، راستەوخۆ خزمەتی بە مەشرووعییەت پێدان بە جینایەتەکانی کۆماری ئیسالمی کردووە. لەو پێوەندییەدا ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران ڕوو دەکاتە کۆمەاڵنی خەڵک لە ئێران بە گشتی و ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی کوردستان بەتایبەتی کە لە چوون بۆ ئێران سەر سندووقەکانی شانۆی هەڵبژاردن خۆ ببوێرن و رێگاش نەدەن پیالنەکان ١٣٩٨/١٠/٤ و نەخشە دزێوەکانی ڕێژیم بۆ ڕاکێشانی ٢٠١٩/١٢/٢٥ خەڵک بۆ سەر سندووقەکان سەر بگرێت. هەروەها ئەوانەی کە بە هەر نیازێک خۆیان بۆ بەناو نوێنەرایەتیی لەو مەجلیسەدا کاندید کردووە با ئەو راستییەیان لە بیر
2
ژماره ( )٨٣ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠١/٠٨ ، Dwaroj@komala.com
پاشماوەی سەروتار هەروەھا ئێرانی ئیسالمی ،لەم سااڵنە لەگەڵ شۆڕش و ڕاپەڕین و
ههواڵو راپۆرت
راپۆرتی بەشێک لە دیدارو چاوپێکەوتنەکانی سکرتێری گشتیی
ناڕەزایەتی بەرینی جەماوەریی ڕووبەڕوو بۆتەوە .لە زستانی ١٣٩٦ زیاتر لە ١٦٠شار و گوندی گەورە و بچووک کۆماری ئیسالمیان لەگەڵ دژوارترین قەیرانەکانی خۆی ڕووبەڕووکرد .لە پاییزی ئەمساڵیش شۆرش و ڕاپەڕینێکی بەھێز ,جەماوەری و یەکگرتووانە کۆماری ئیسالمی وەلەرزەخست .بااڵترین کاربەدەستانی ڕژیم نەیانشاردۆتەوە کە لە قەیرانێکی زۆر بە ھێز رزگاریان بوو ،ھەرچەند بە جەنایەتی زۆر گەورە و زۆر زور بی ڕووحمانە ڕووبەڕووی خەڵک بوونەوە ،بەاڵم نەتەنیا ھێز و ئیرادەی خەڵک تێک نەشکا بە پێچەوانەوە ئێستەش کەش و ھەوای ناڕەزایەتی جەماوەریی و راپەڕین درێژەی ھەیەو ھێزی گەورەی سەربازیی و سەرکوتی کۆماری ئیسالمی نەگەڕانەتەوە شوێنەکانی خۆیان .لە رۆژھەاڵتی ناوەڕاست ،گۆڕانکارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە زەنگی دەسپێکی کۆتایی ڕژیم لێدراوە .لە لوبنان وەک بنکەی چڵ ساڵەی ڕژیم ،لە عێراق کە کۆماری ئیسالمی بە حاکمی ئەو واڵتە دەھاتە ئەژمار ،شەپۆلێکی بە ھێزی جەماوەریی ڕاستەوخۆ ڕژیمی تاران و دەستوپێوەندەکانی نیشانە گرتووە و درێژەی ھەیە .ھیاللی شیعە کە تا چەن ساڵ لەمەوپێش سەودای داگیرکردنی واڵتانی لەسەردابوو تەنانەت لە ناوخۆی ئێرانیش هێز و ورەی لێبڕاوە .لە عێراق و لوبنانیش ڕەوتی شیعە تووشی لێکترازانی جیدی هاتووە لە ئاستی جیهانیش کۆماری ئیسالمی وەک سەری ماری تێرۆریسم و ناکۆکی شەڕ و تۆقاندن و تێرۆر ناوبانگی دەرکردووە و ئێستە ھەمووان و بەتایبەت ڕۆژئاوا کە کۆماری ئیسالمی بە کۆتایی خۆی نیزیک دەبێتەوە. کۆماری ئیسالمی لەم ھەڵبژاردنە بە شوێن بە دەستھێنانی مەشرووعییەتی خۆیەتی بە گەرمکردنی بازاری ھەڵبژاردن ،داپۆشانی شۆڕش و ناڕەزایەتییەکانی مەبەستە و دەیھەوێ بە جیهان نیشان بدات بەدیلی کۆماری ئیسالمی بوونی نیە ،ھیچ مەترسییەک تەھدیدی ناکات و ڕژیم سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان دەتوانێ ھەلوومەرجەکە کۆنتڕۆڵ بکات. لەم قەیرانە و لەم سااڵنە مەجلیسی ئێران وەک پاڵپشتی دەزگای سەرکوت ڕۆڵی گێڕاوە ،مەجلیسی شوورای ئیسالمی ھیچ دەسەاڵتێکی ئیجرایی و حکوومی نیە ،تەنیا ئۆرگانێکە بۆ مەشرووعییەت دان بە خامنەیی و سپای پاسداران و جەنایەتەکانیان و بە قووڵبوونەوەی قەیرانەکان ،گەشەی شۆڕشی جەماوەری و ھاتنە مەیدانی خەڵک کە بە دڵنیاییەوە سەرھەڵئەداتەوە ،مەجلیسی ئێران زۆرتر دەبێتە پاڵپشتی دەسەاڵت و سەرکوت. لەوەھا ھەلوومەرجێکدا تەنیا بایکۆت و تەحریمی ھەڵبژاردن ھەڵوێستێکی درووستە ،چوونە سەر سندووقەکان بە مانای چاوپۆشی لە جەنایەتەکانی ڕژیمە .خۆ بەربژێرکردن بە مانای ناونووسی لە ئۆرگانێکی سەرکوتی ڕژیمە و بوون بە ھاوکاری ڕژیمە. رژیمێک که به قسەی خۆیان ٥٠میلیون کەس له ژێر هێڵی هەژاریدان، رژیمێک که ناڕەزایەتی زۆر ڕەۆای خەڵکی بۆ گرانی بنزین هەر له ماوەی دوو رۆژدا هەزاران کەسی به چەکی جۆراجۆر خەڵتانی خۆین کرد ،رژیمێک که هەمو سەروەت و داهاتی ئەم کۆمەڵگای خەرجی حوزووری جەنایکارانەی له سوریە و یەمەن و عێراق و لوبنان دەکا که نە تەنیا هیچ دەسکەوتێکی بۆیی نەبوە که ئیسە هەمۆان کۆکن که ژمارەی مەعکۆس دەستپێکردووە که کوژرانی قاسم سلێمانی تەنیا یەک نمونەیەتی .رژیمێک ک سەدان هەزاری کەس له رۆژهەاڵتی ناوەڕاست کردە قوربانی و نزیک به دە میلیون کەسی ئاۆارە کردوە تا بەشار ئەسەد بپارێزی و له لوبنان بەشداری دەسەاڵت بێ و له عێراق و یەمەنیش رؤڵ بگێرێ تا بۆ سازوسەودا و سازان له گەڵ زلهێزەکان به کاریان بێنێ. «هەڵبژاردن» لە وەها رژیمێک تەنیا و تەنیا بۆ پاڵپشتی ئەو سیاست و ئەو مەبەستانەیە .چونە ناو ئەو پروسەیە خزمەت بەو کارنامە و بەو سیاسەتانە و مۆڵەتی مانۆردان بەم رژیمەیە .مەۆداێکی نێۆان خەڵک و ڕاپەرین و شۆرشی جەماوەری و رژیم نەماوەتەوە .هەر گردبونەوەێک له دەوری سەندوقی هەڵبژاردن ،هەر خۆبەربژێرکردنێک و هەر ئێقدامێک بۆ گەرمکردنی بازاری ئەم شانوگەریە دەرفەتێکە بۆ کۆماری ئیسالمی که شۆرش و نارەزایەتییەکان بخاتە الوە و له رۆژهەاڵتی ناوەڕاستیش ئیمکانی سازوسەودا پەیدا بکاتەوە و درێژەی به کوشتار و ترور و ئاوارەگی خەڵک بدات. حەرەکەتێکی گەورە و چاالکانەی بایکۆت و تەحریم دەبێ ساز بکرێ که دەتوانێ ڕاپەڕین و شۆرشێک بێ بۆ ریسۆاکردنی رژیم و کاربەدەستانی.
راپۆرتی بەشێک لە دیدارو چاوپێکەوتنەکانی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە لە ئەمریکا رۆژی ٨ی مانگی دێسەمبەری ،٢٠١٩هاورێی كاك عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ،بە سەردانێکی سیاسیی و دیپلۆماسی گەیشتە واشنگتن .لە ماوەی ٨ڕۆژ کاری چروپڕدا وێرای ناساندنی زۆرتری كۆمهڵ ه و هێنانە بەرباسی دۆخ و پێگەی کوردستانی ڕۆژههاڵت، هاوکات سیاسەت و پیالنگێرییەکانی کۆماری ئیسالمی لە کۆی رۆژهەاڵتی نێوەراست بە گشتیی و رۆژهەاڵتی کوردستان بە تایبەتی ،لە قاودا. رۆژی دووشەممە ٩ی مانگ دەستپێکی کۆبوونەوەو دیدارەکان: هاورێ عومەر لەگەڵ ناوەندی داکۆکی لە دێموکراسی کە تینک تانکێکی کاریگەرەو لە الیەن ریژیمی ئێرانەوە گەمارۆی خراوەتەسەر ،لهگهڵ سهرۆكی ڕێكخراوهكه کۆبووەوەو لەو دانیشتنەدا بە تێروتەسلی باس لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستان کرا .هاوکات لە دانیشتەنەکەدا بابەتی ناوەندی هاوکاری و دهوری كۆمهڵ ه و مێژووی خەباتی بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان بە وردی باسی لێکرا. لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو دانیشتنەدا ،هاوڕێ عومەر وەاڵمی پرسیارەکانی خانەخوێی دایەوەو کۆی قسەوباسەکان لە دانیشتنی رۆژی دواتری تینکتانکەکەدا لەگەڵ برایان هووک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و راوێژکاری وەزیری دەرەوە ،رەنگی دابویەوە. کلیف مای سەرۆک و دامەزرینەری ناوەندەکە ،هەروەها لێکۆڵەرو شارەزای کاروباری کوردستان و نێوچەکە جۆن هانا کە پێشتر راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دیک چەینی و هەروەها سەرۆک بوش بوە بۆ کاروباری رۆژهەاڵتی نێوەراست و لە دەورانی بیل کلینتۆن دا یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بوە ،لەگەڵ تەزڤین کاهن لێکۆڵەر لە دامەزراوەی ئاماژە بۆکراو ئامادەی دانیشتنەکە بوون و گفتوگۆیەکی تێروتەس کرا. رۆژی سيشەممە ١٠ی مانگ: سکرتێری گشتیی کۆمەڵە سەردانی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای کردو لە دوو وتووێژی جیادا باسی لە پێگەی کوردستان و ئامانجی سەفەرەکەی بۆ ئەمریکاو پێویستی یەکریزی نێو ماڵی کوردستانی کرد. ل ه دیدارێكی دیكهدا هاوڕێ عومهر ،لەگەڵ د .ساشا تۆپریج ،دیپلۆمات .مامۆستای زانکۆو چاالکی مافەکانی مرۆڤ کۆبوویەوە ،بە وردی باس لە میکانیزمەکانی کارکردن لە واشنگتن کراو بەرنامەدانرا کە چۆن پرسی کوردی رۆژهەاڵتی لە واشنگتن پتر بهینرێتەوە گۆڕێ و لەم بارەوە دوو الیەن کۆمەڵێک بیروبۆچونیان ئاڵوگۆر کرد. دانیشتنێكی دیكهی هاوڕێ عومهر لەگەڵ کۆنگرێسمەن برایان مەست بوو کە لەو کۆبوونەوەدا ،بارودۆخی کوردستان بە گشتیی و رۆژهەاڵتی کوردستان بە تایبەتی تاووتوێ کرا .داوا لە کۆنگرێسمەن کرا پشتیوانی لە دۆزی کورد بە گشتیی و لە رۆژهەاڵتی کوردستان بە تایبەتی بکات و ئەویش الی خۆیەوە بەڵێنی دا کە بە هەموو تواناوە پشتیوانی دۆزی رەوای کوردستان دەکات و خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بەو دیدارە دەربڕی و لەسەر پێوەندی دوو الیەنە پێداگری کردەوە. هەمان رۆژ لە دیدارێکی کورت دا هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە سکرتێری گشتیی کۆمەڵە چاوی کەوت بە باڵوێز سام براونباک بالوێزی نێونەتەوەیی ئەمریکا بۆ ئازادی ئایینەکان و باس لە پێشێلکارییەکانی دەسەاڵتدارانی ئیران دژ بە سەرجەم ئازادییەکان کرا. هەمان رۆرژ ھاوڕێ عومەر لەگەڵ رۆژنامەوان جەستین تۆماس لە بەرنامەی سیاسەت لە ژوورەکانی پشتەوە، کە بەرنامەیەکی رادیۆیی بە ناوبانگە ،بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەشداری کردو وێرای لە قاودانی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسالمی، هاوکات داوای کرد کە ئەمریکا پشتیوانی دۆزی رەوای کوردستان و رەوتی دێموکراسی لە ئێران بکات .ههروهها لهو وتووێژهدا پێداگری كرد لهوهی ك ه کوردستان بەو پاشخانە خەباتگێرانەوە کە هەیەتی دەتوانێ فاكتهری گرینگی کۆکەرەوەی گشت هێزە دێموکراتەکانی ئێران بێ. چوارشەممە ١١ی مانگ: سکرتێری گشتیی کۆمەڵە لە کۆبوونەویەکی ئەنستیوتی گۆڵد بۆ کاروباری ئیستراتیژی نێونەتەوەیی بەشداری کرد .سەرەتا ئێلی گۆڵد سەرۆکی پەیمانگەکە بە گەرمی بەخێرهاتنی میوانی کردو دواتر کاک عومەر لە
وتارێکی ٤٥خولهكی دا کۆی پیالنگێرییەکانی تارانی لە قاوداو لە برگەیەکی دیکەدا وەاڵمێ پرسیاری لێکۆڵەرو ميدیاکارانی دایەوە کە بانگهێشت كرابوون و لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوون. هەمان رۆژی دیدارێک لەگەڵ سیامەند حەجۆ ئەندامی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی کورد لە سوریا پێکهات و لەسەر هاوپێوندی کوردستانی و کاری هاوبەش بۆ هێنانەگۆری پتری دۆزی کورد پێداگری کرایەوە .لە هەمان کات هاورێ عومەر چاوی کەوت بە دەیڤید پۆالک راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەو لێکۆڵەری پلەبەرز لە ئەنستیتوتی واشنگتن بۆ سیاسەتی رۆژهەاڵتی نزیک. لە پال ئەمانەدا ،هاورێ عومەر لەگەڵ ستافی هەر دوو کۆنگرێسمەن ،جۆ ویلسۆن و لی زیلدەن و کۆمیتەی راهێنانی پەروەردەی الوانی کۆمارییەکان دیداری هەبوو کە تێیدا داوای لێکردن بە مەبەستی پاشەکشە کردن بە ئێران پێویستە بایەخ بە ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بدەن و بە فەرمیی بیانبینن و دەرگا جۆراوجۆرەکانیان لەسەر بکەنەوە. ئێوارەی هەمان رۆژ ،سکرتێری گشتیی لە دیدارێکی پڕ بایەخ دا لەگەڵ کەسایەتی بە ناوبەناگی ئەمریکی وەلید فارس راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترەمپ لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠١٦دا ،کۆبوویەوەو بە وردی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە رۆژهەاڵتی نێوەراست و کردەوەکانی ئێران لە نێوخۆو ناوچهك ه کەوتە بەرباس و هاوکات دۆخی سەرکوتی بێبەزەیانەی کۆماری ئیسالمی لە دژی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە گفتوگۆی لەبارەوە کرا، لەو نێوەدا دەورو رۆڵی هێزە دەرەکییەکان وەکوو، میلیشیای شێعەو حیزبواڵ بە وردی شیکرایەوە. وەلید فارس الی خۆیەوە بەڵێنی دا کە ئەو زانیاری و داوایانە بگەیەنێتە ناوەندەکانی بڕیارو سەرۆکایەتی لە ئەمریکاو هەر لەو چوارچێوەش دا کار بکات بۆ ناساندنی پتری دۆزی کوردستانی رۆژهەاڵت لە بنکەو بونیادەکانی ئەمریکا و مێدیای ئەو واڵتەدا. هەمان رۆژ ،هاورێ عومەر لەگەڵ تەلەویزیۆنەکانی کوردستان ،٢٤کوردستان تی ڤی و تیشک تی ڤی وتووێژی هەبوو کە بە وردی دۆخی کوردستانی رۆژهەاڵتی شیکردەوە. پێنجشەممە ١٢ی مانگ:
ئهو ڕۆژه كاك عومهر لە کۆبوونەوەیەکی “ئەنستێتوی کورد لە واشنگتۆن” دا بەشداری کرد کە بۆ هەر دوو بەرێزان کاک عەبدواڵ موهتەدی و ھاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە پێکهاتبوو .کۆبوونەوەکە بە بەشداری کۆمەڵیک لێکۆلەر و شرۆڤەکاری سیاسی ئەمریکایی و کوردی بەرێوەچوو کە تێیدا باس لە چونیەتی و ئاکامەکانی ئەمدوایانەی راپەرینی شارەکانی کوردستانی رۆژهەاڵت و ئێران ،سیاسەتی هەناردەکردنی تیرۆریسمی کۆماری ئیسالمی ئێران لە ناوچەکە ،گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و پێگەی کوردی رۆژهەاڵت لەو پەیوەندیاندا کرا .پاشان ل ه الیهن ههر دوو كۆڕگیرهكهوه وەاڵمی پرسیاری ئامادە بووان درایەوە. دواتر لە دیدارێکی جیاوازدا لە ئۆفیسی سەرەکی خۆی ،سەناتۆری دیارو خاوەن پێگەی ئەمریکا ڤان هۆلن کە بە دۆستیکی دڵسۆزی کوردستان ناسراوەو یەکێک لەو کەسانەیە کە بڕیارنامەی سەپاندنی گەمارۆکانی بەسەر تورکیادا وروژاند ،هاورێ لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشیی نەتەوەیی ،پێشوازی گەرمیان لە هاورێ عومەر کردو سەناتۆر دڵنیایی دا کە لەمەو پاش جیا لە باس کردنی دۆخی کوردەکان لە باشورو رۆژاوای کوردستان ،پرس و بابەتی پێوەندیدار بە رۆژهەالتی کوردستان دەوروژێنێ .هاورێ عومەر باسی لەوە کرد لە بۆ هەر گوشار خستنە سەر ئێران ،پێویستە پاڵپشتی ل ه کوردی رۆژهەاڵت بكرێ و هەروەها مانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە باشور
و ڕۆژئاوای كوردستانی بە گرینگ زانی بۆ ئەوەی بەر بە گێرە شێوێنی و ئاژاوەکانی گروپ ه تیرۆریست ه ئیسالمیهكان و ئێران بگیردرێ. هەینی ١٣ی مانگ: لەم دیدارەدا هاورێ عومەر لەگەڵ کۆنگرێسمەن مایکێڵ والتز کۆبوویەوەو بە وردی باس لە سیاسەتی تێکدەرانی ئێران لە نێوچەکەو رەوتی سەرکوتی خۆپیشاندەران کراو هەروەها باس لە بایەخی خەباتی نەتەوەی کورد لە رۆژهەاڵتی کوردستان کراو ئەو باسە هاتە گۆرێ کە دەکرێ و دەشێ بۆ کۆکردنەوەی هێزە دێموکراتەکانی بەرهەڵستکاری ئێران ،پشت بە کوردستان ببستن هەر وەکوو چۆن کوردەکان لە عێراق بۆ رووخانی سەدام دەورێکی بااڵو هەمە الیەنەیان گێرا .هاورێ عومەر باسی لەوە کرد کە پێویست نیە ئەمریکا سەربازی خۆی بنێرێتە ئێران، بەڵکو پشتیوانی ماڵی و مەعنەوی و کۆ کردنەوەی ئوپۆزیسیۆن دەتوانێ دەورێکی بنەرەتی بۆ روخانی کۆماری ئیسالمی بگێرێ .کۆنگرێسمەن مایکێڵ بەڵێنی بە شاندەکەدا کە لە پێوەندی بەردەوام دا دەبن و هەروەها بە جیدی هەوڵ دەدات کە پێوەندی نێوان کوردی رۆژهەاڵت و ئەمریکا بەرەوە باشتر بوون بکات و لەم بارەوە کۆمەڵێک پێشنیارو راوبۆچوون بۆ دیداری فەرمیی و کرانەوەی دەرگای وەزارەتی دەرەوە ئاڵوگۆر کران. هاوکات لە دیدارێکی دیکەدا ،لەگەڵ مایکێڵ پرەجێنت، لێکۆڵەر لە ئەنستیتۆی هادسۆن و ئەفسەری پشوی هەواڵگری ئەمریکا ،دیدارێکی پڕ بایەخ هاتە گۆرێ و لەم بارەوە مایکێڵ لەگەڵ بۆچوون و روانگەکانی هاورێ عومەر سەبارەت بە هەڵەی سیاسەتەکانی واشنگتن لە ناوچهك ه بە گشتیی و روو بە ئێران بە تایبەتی هاورا بوو .مایکێڵ وێرای خۆشحالی خۆی لەو دیدارە ،بەڵێنی دا کە ل ه پێوەندی بەردەوام دەبێ و پێکەوە کار بۆ پاشەکشە بە ئێران لە کۆی ناوچەکە دەکەن و لەم بارەوە رۆڵی کوردەکانی رۆژهەاڵت و ناوەندی هاوکاری بە گرینگ وەسف کرد. هەروەھا هاورێ عومهر ،سەردانی ئەنستیتۆی واشنگتن بۆ سیاسەتی رۆژهەاڵتی نزیکی کردو لەگەڵ د .بیالل وەهاب پسپۆری کاروباری کوردستان و جاناتان شارەزا لە دۆخی ئێران کۆبوویەوە لە ماوەی نزیک بە دوو کاتژمێردا باسیان لە پرسی کۆڵبەران ،دۆخی سیاسیی ،سەربازی و ئابوری کوردستان کردو هەروەها بە وردی پەرژانە سەر گرینگی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی کوردستانی ئێران. شەممە ١٤ی مانگ: هاورێ عومەر سەردانی لقی ٧ی پارتی کردو بە گەرمی لە الیەن بەرێز حیکمەت بامەرنی بەرپرسی لق و ئەندامانی لق بە گەرمی پێشوازی کراو دو الیەن لەسەر هاوپێوەندی کوردستانی پێداگریان کردەوەو لەم هەمان کات دا بە پێویستیان زانی کە دەبێ تایبەتمەندییەکانی هەر پارچەیک رەچاو بکرێ و هێزی پارچەکانی دیکە هاوکاری یەکتر بکەن نەک دەست لە کاروباری نێوخۆیی یەکتر وەربدەن. یەکشەممە ١٥ی مانگ: سکرتێری گشتیی لە سمینارێکدا بەشداری کرد کە هاوکات بوو لەگەڵ رۆژی پێشمەرگەو لەمبارەیەوە وێرای پیرۆزبایی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و پێشمەرگەکانیان کرد ،پاشان وتارێکی هەمە الیەنەی لەسەرکوردستان ،ئێران و نێوچەکەو گرینگی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێرانی شی کردەوەوبەرخۆدان و رچەشکێنی کوردستانی رۆژهەاڵتی لە کۆی ئێران دا بەرز نرخاند .لە برگەیەکی دیکەدا کۆرگێر ب ه وردی وەاڵمی پرسیارو تێبینی ئامادە بووانی دایەوە .شیاوی باسە کە وتاری هاورێ عومەر لەگەڵ پێشوازی گەرمی بەشداران بەرەو روو بوویەوە.
...بۆ ل ٣
وتووێژ
ژماره ( )٨٣ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠١/٠٨ ، Dwaroj@komala.com
5
خی ڕۆژهەاڵتی ناوین و کوردستان موهتەدی چاالک و شرۆڤەکاری سیاسی ئێمە قەومی بەرتەرین و کورد خوێنمان رەنگین ترە بۆیە تووشی ئەوە نەبووینبەاڵم لەپەنای ئێمە چ شیعە و چ سوننی دەیکا. ئێمە دوو حکوومەت مان هەیە ،یەکێکیان پاڕلمانی کوردستانە کە سەرەڕای ئەوهەموو رەخنەیەی لێی دەگرین بەاڵم ئەقەلیەتی دینی و مەزهەبی جۆراوجۆر لە باشووری کوردستان هەیە کە نوێنەریان لە پاڕلمان هەیەو لەو واڵتە ژیان دەکەن و حەقی دەنگیان هەیە .هەروەها لە رۆژئاوا لەهەموو کانتۆنەکانی نوێنەریان هەیە کە مەسیحی وتورکەمەن و ئەقەلیەتی جۆراوجۆر بوونیان هەیە و بەگشتی دەبێ بڵێم لە رۆژئاوا تۆلێڕانس هەیە ،لە ماوەی ئەو هەموو دەسەاڵتداری باشووری کوردستان دا ٥یا ٦کەس ئێعدام کراوە و بەگشتی رێژەی ئێعدام لە کوردستان یا نەبووە یا زۆر زۆر کەم بووە ؛ لە پەنای ئەوان ئێران و تورکیە هەیە کە لەبەرامبەر گرتن و ئێعدام کردندا زۆرترین رێژەیان تۆمار کردووە ئێمە دەبێ لەگەل ئەو واڵتانە هەڵیان سەنگێنین ؛ سەرەڕای ئەوەی ئێران و تورکیە دوو دەوڵەتی گەورە و بەهێزن بەاڵم لە دەوڵەتێکی بە ئیستالح دێمۆکراتیک لە تورکیە زۆرترین رێژەی رۆژنامە نووسان لەدونیادا لە تورکیەیە لە زیندان دان ،لە حاڵێکدا کە ئەو خۆی پێ دێمۆکراتیکە وهاومەرزی ئوروپایە ئەوە هەڵسووکەوتیەتی .کوردستان بە بەراورد لەگەل جیرانەکانی دوودەسکەوتی گرینگی بووە .لە هیچ کوێی دونیادا بە ئەندازەی باشووری کوردستان تلویزیۆنی موخالفی لێ نییە ،دەنگی جیاواز لە تلویزیۆن دا ،لە رۆژنامەدا ،الیەنی وا هەیە کە لە ناکۆکی و بااڵنسی هێزێکدا هاتوونە سەر بەالم بەهەر دەلیلێک ئەو واڵتە بەناوی دێموکراتیک دانراوە وپاڕلمانی ئازادی هەیە ،رۆژنامەی ئازادی هەیە ،رۆژنامە نووسی ئازادیشی هەیە ،لەوانەیە چەند کەسێکیش کووژرابێ بەاڵم بە بەراورد لەگەل کێشەی مەزهەبی و بکوژ بکوژی نێو رۆژهەاڵتی ناوەڕاست ئەم دوو پارچەیەی کوردستان لەڕاستیدا بۆ هەموو خەڵکی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست رۆشناییە؛ نەک لەبەر ئەوەی من کوردم وا دەڵێم .باشە یەپەگەفەرقی نیە لەگەل سووریە ؟ فەرقی نیە لەگەل توندڕەوەکانی سەر بە تورکیە؟ لەگەل ئەو ئیفتزاحەی کە سەربازی تورک و الیەنگەلی سەر بە تورکیە کە بەسەر کچە شەڕڤانی دێنن؟ ئەوان لەگەڵ دیلی خۆیان وایان کردووە؟ گرینگ ئەوەیە کە ١٢هەزار لە جنایەت کارترین کەسانی داعش لەالی یەپەگە بەدیل گیراون ئایا راپۆرتێک لەوبارەوە لە میدیایەکەوە باڵو بۆتەوە کە گۆیا یەپەگە ئەشکەنجەی دابێتن؟هەر لەو پێوەندییەدا بەناوبانگی زۆر رۆژنامەنووسێکی فەڕانسەوی راپۆرتێکی لەسەر ژنە بەدیل گیراوە داعشیەکان کە لەالی یەپەگە ن باڵو کردۆتەوە ،لە هیچ کوێ باسی هەڵسووکەوتی خراپ لەالیەن یەپەگە بە نسبەت داعشیە بەدیلگیراوەکانەوە ناکات ،کە وابوو ئەوە دەیسەلمێنێ کە کورد دێمۆکراتیکە و ئەرکی میدیا ،بەتایبەت میدیای کوردی ئەوەیە کە ئەو جیاوازییانەی کورد بەرجەستە بکات . پرسیار :لەسەر هەڵسەنگاندنەکان و بەتایبەت رۆژئاوا کە نموونەیەکی باشیان نیشان داوە و تەنانەت ناوی هێزەکەشیان هێزەکانی سووریەی دێمۆکراتە و
وتەبێژەکەشیان کابرایەکی ئاشوورییە هەرچەند ناکرێ پێشبینی داهاتوو بکرێ بەاڵم پرسیار ئەوەیە ،بۆچی نەتوانرا پارێزگاریی لێ بکرێ ،بە بڕوای جەنابت بە بەراوردی ئەوەی کە خەڵکێکی زۆر ئاوارە بوون و بەشێکی زۆر لە خاکەکەیان لەدەست دا بۆ پاراستنی خۆیان دەبوو چی بکەن کە نەیان کردبێ؟ وەالم :دووهۆکاری گرینگ هەیە کە زۆربەی خەڵک باسی دەکات -١ .شێوەی معامەلە کردنەکەیانە ،کە تاک الیەنە معامەلە لەگەڵ ئەمریکا کرا و ئەوە هەڵەیە .معامەلە دەبێ مەعقووڵ بێت و دەبێ لە نێوان دوو الیەن دا بێ بۆ نموونە؛ بە گرتنی رەقە دەبوو بزانن چی بە دەست دەهێنن و چی لەدەست دەدەن؛ تۆ شارێکی عەرەبت بە دەست هێناوە هەر ئان ئیمکانی هەیە لێت بستێنن ،دەیباشە تۆ خواستت چییە ؟ تۆ کە شاری رەقەت دەوێ دەبێ خواستێکی سیاسیت هەبێت ،دەبوو لە معامەلەیەکدا ئیمزای نێونەتەوەییت وەرگرتبایە ، النیکەمەکەی ئەوەیە کە دەبوو مافەکانی خۆی وەک پێکهاتەیەکی واقعی لە سوریە پێ وەرگرتبایە ،جا سەیر ئەوەیە کە رەقە شاری عەرەبە و کورد دەیگرێت وکەرکووک شاری کوردە وعەرەب دەیگرێت. -٢سەرجەم پێوەندی یەپەگە لە گەل ئەمریکا لەسەر مەبنایەکی سیاسی وخواستێکی سیاسی دیاریکراو نەبوو و دواتریش پێوەندییان لە گەڵ پەکەکە نەبڕی و خۆیان وەک هێزێکی جیاواز لە پ ک ک نیشان نەدا وە ئەوە بووە هۆکار بۆ ئەوەی کە چۆن لە پەنای مەرزی تورکیە بوون کەسانێک حەقیان بە داگیرکدنی دەدا، هەرچەند کە بە پێچەوانەی ئەو بۆچوونە بەاڵم داگیرکەر هیچ حەقانیەتێکی نیە. بەالم نەدەبوو وێنەی عەبدولال ئۆجەالن دابنێن و بیانوو بدەنە دەست تورکیەی داگیرکەر ،ئەوە نەتیجەی سیاسەتی یەپەگە نیە بەڵکوو سیاسەتی پە .کە. کە یە هەرچەند کە بە بڕوای من ڕێبەرانی ناوچەیی نەیاندەتوانی ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن چۆنکە ئیدیۆلۆژیەکەیان ئیدیۆلۆژی ئۆجەالنە و هۆکاری یەکگرتنیان هەر عەبدولال ئوجەالنەو ئەوە خاڵی یەکگرتنیانە و ئەگەر عەبدولال ئۆجەالنیان نەبێ پەرتەوازە دەبن و لێک باڵو دەبن، ئەمە راستییەکە. ئەم وێنەوتەسویرەی ئۆجەالنە کەهۆکاری یەکگرتنی کوردە لە رۆژئاوا ،دەنا کورد مەزهەبی یەک نییە وئەنواعی مەزهەبی هەیە لە کەلیمی تاعەلیوڵاڵیی و مەسیحی وکلدانی و ئاشووری و شیعە و سوننی ،هەموو ئەوانە و هەروەها زاراوە و زمانی جیاوازی هەیە ،ناوچەی جۆراجۆری هەیە ،دەوڵەتانی داگیرکەری جۆراجۆری هەیە. ئەوانە هەموو دەبنە هۆکارگەلێک کە کورد نەتوانێ لە ژێر یەک چەتری یەکگرتوو ،لە ژێریەک ئااڵ،یەک هۆکار،یا یەک دیاردە کۆبێتەوە،تا ئێستا پرۆژەیەکی یەک دەستی نەتەوەیی نەبووە .من مەبەستم لە پرۆژەی یەکدەست بوونی نەتەوەیی ئەوە نیە کە بێین کوردستان بە یەکەوە تەقەڵ بدەین وببێ بە یک کوردستان کە ئەمە ممکن نیە ،شەرایتی نێونەتەوەیی ئەوە ناڵێت و منیش مەبەستم ئەوە نیە کە کورستانی یەکگرتوو یانی یەک بوونەوەی هەر چوار پارچەکە ،بەاڵم دەبێ ئەوە بزانین کە ئێمە وەک کورد یەک نەتەوەین؛
پرسیار ، :داهاتوو لە رۆژئاوا چۆن دەبینن؟ موعادالت لە چ جەهەتێکە؟ وەزعیەتی رووسیە چۆن دەبێ؟ بە گشتیی مەسەلەی کورد چی بە سەر دێت؟ ئەمریکا چە داخوازیەکی لە کورد هەیە؟ کورد دووبارە هەر ئەو سیاسەتە یەکالیەنەیەی پێشوی لە گەڵ ئامریکا دەبێت یان ئەزموونی لێوەرگرتووە؟ وەالم :دوپرۆژە هەیە .یەکیان پرۆژە رووسیەکەیە؛ رووسیە دەیەوێ لەگەڵ بەشارئەسەد بسازێن و لەو پرۆژەیەدا خاڵێکی باشی تێدایە کە روسیە لەسەرەتای هاتنی بۆ سووریە تەکیدی کردووە کە کورد وەک پێکهاتەیەک لە سووریە بە رەسمیەت بناسرێ و دەڵێ لە یاسای بنەڕەتی سووریە لە جێگەیەکدا بنووسرێ کە کورد پێکهاتەیەکە و دەبێ دیفاعی لێ بکرێت، ئەوە دەسکەوتێکی سیاسیە بۆ رۆژئاوا سەرەرای ئەوە کە ناوچەیەکی زۆر لەدەست دەچێت وهێزی یەپەگە ئیدغام دەکری لە گەل ئەرتشی سووریە ،ئەڵبەت ئەویش ئاسان نیە ،ئەو هەشتا هەزار چەکدارە چی لێ دەکرێ؟ چون نیوەی ئەرتەشەکەیان کچە بەاڵم بەوەشەوە چەن خاڵی تێدایە بەقازانجی کوردە . پرۆژەی دووهەم پرۆژەکەی ئەمریکایە. من پرۆژە ئەمریکایەکەم زۆر پێ خراپە چۆنکە -١بزووتنەوەکەیان تێک دەدا و لە بزووتنەوەیەکی ئازادیبەخشەوە دەیانکا بە ئەرتەشێکی داگیرکەر و دەیان با بۆ ناوچەی عەربەکان -٢.لەقاڵبی بزووتنەوەیەکی سیاسی دەکەون ودەبن بەهێزێکی سەرتاپا نیزامی لە خزمەتی ئەرتەشی ئەمریکا-٣ . دەیانبات بۆ پارێزگاری لە مەنتەقەیەک کە ئەو مەنتەقەیە وەسڵ دەبێتەوە بە ئیسرائیل و چون ئێران دەیەوێ لەشەنگالەوە رێگا بۆخۆی بکاتەوە ئەویش دەیەوێ دەقیق لەو شوێنانە دایان بنێ و دەیەوێ گارانتییەک بدا بە ئیسرائیل ،هەر لەبەر ئەوە کورد پڕچەک دەکات بەاڵم بزووتنەوە سیاسیەکەی لەناو دەچێت و دەبێتە گرووپێکی نیزامی سەر بە ئامریکا، ئەڵبەت ئەوەش ئاسان نیە چونکە مەیلێکی چوون بەرەوالی ئێران لەناوپەکەکەدا هەیە بەالم ئاسان نیە چون زۆربەی فەرماندە نیزامییەکانی یەپەگە لەگەڵ پرۆژەکەی ئەمریکان و لەڕوانگەی ئەوانەوە پرۆژەکەی ئەمریکا بەقازانجی رۆژئاوایە. پرسیار :ئەو جۆرەی جەنابت دەیبینی ئیحتمالی هەڵگیرسانی شەڕێکی دیکە هەیە ؟ وەاڵم :پێموانییە بەاڵم من لە یەک شت نیگەرانم ،ئەویش ئەوەیە کە ئەو مقاومەت وبزووتنەوە سیاسیە لەبەین بچێ . پرسیار :رۆژهەاڵتیش ئەوەی کە دەیبینین زۆر خاڵی مایە ی سەرنجی تێدایە لە ناوخۆ ،بۆ نموونە ئەو هەستە نەتەوەییە، ئەو هەموو زەبروزەنگ و کوشت و بڕە هەیە بەاڵم سەرەڕای ئەوە خەڵک دێتە سەر شەقام و هاوار و ئێعترازی خۆیان دەکەن و لەڕاستیدا پانتایی جوغرافیایی لە باری نەتەوەییەوە زۆر بەرینتر بۆتەوە بە نیسبەت چل سال پێشتر،سەرەڕای ئەو هەموو سەرکوتە کە کۆماری ئیسالمی هەمووکات کردوویەتی و چاالکانی سیاسی کوردی خستۆتە زیندان وسزای قورسیشی بەسەردا سەپاندوون و ئیعدامیشی کردوون بەاڵم ئێستا پانتایی جوغرافیایی زۆر زیاتر بووە بە نسبەتی ٢٠سال لەوە پێش ،
النیکەم ئێمە لە ئیالم ،کرماشان ، ناوچەیەکی زۆر لە لورستان ئەو هەستە دەبینینن وبەرخۆدان دەکرێ و داهاتووی رۆژهەاڵت دیارە کە زۆرتربەرەو سیستم دەڕوات تەحلیلتان سەبارەت بە رۆژهەاڵت چیە ؟ وەالم :لەڕاستیدا مەسئەلەی رۆژهەاڵت زۆرتر پێوەندی بە ئێمەوە هەیە ،ئەگەر بتەوێت بەحسی رۆژهەاڵت بکەین پێویست ناکا زۆر بگەڕێینەوە دواوە و تەنیا چاوێک دەخشێنین بەسەر شۆرشی نوێ لە ١٣٥٧ ی هەتاوی واتە لە ١٩٧٩ی زایینی بەوالوە. یەک دوو مەسەلە لێرەدا هەیە کە ئەگەر کورد لەسەر ئەوانە هەڵوێستە نەکات ناتوانی بچێتە هەڵسەنگاندنێکی درووست لە والتەکەی خۆی .یەکیان ئەوەیە کە بگات بەوە کە بزووتنەوەی کوردستان بزووتنەوەیەکی قائیم بە زاتە،جا چاک یا خراپەکەی با بمێنێت .لەکوردستان شؤڕش وئینقالبی خەڵک ئیسالمی نەبوو بەپێچەوانە لە ئێران ئیسالمی بوو و ئەو جیاوازیە لە میشکی رووناکبیری حیزبی کوردی و تاکی کورد دا نییە و زۆربەیان دەلێن ئێمە درێژەی شۆڕشی ئێرانین . زۆرکەس دەیکوت لەشۆڕشی ئێران کوردستان بووبەسەنگەری شۆڕشگێڕی خەڵکی ئێران ،شۆڕشی گەالنی ئێران ،ئەوانە هەمووی ئەدەبیاتێک بوون کە بەکارمان هێناوە کە سەرتاپا ئەوە غەڵەتە ؛ بۆ غەڵەتە؟ یەکەم بگەڕێوە بۆ زیندانیانی سیاسی،تۆ تەنانەت یەک زیندانی سیاسی کوردیش لە دژی شا نابینی کەبەهۆکاری مەزهەبی لە زیندان بووبێ،تەنانەت موفتی زادە کە بەرجەستەترینیانە لە سەر مەسەلەی کورد گیراوە نەک لەسەر مەسەلەی مەزهەب،ئەندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بووە کە گیراوە، تەرکیبی زیندانیانی سیاسی کوردی ئێرانی کە لە زیندانەکانی شا بوون لە یەک نمونەش دا نابینین کە بۆچوونی مەزهەبی بووبێت، تەنانەت رادیکاڵترینیان موفتی زادە بوو ، تا شۆڕش نەکرا مەزهەبی نەبوو،ئیسالمی بوو ،بەالم بزووتنەوەیەکی سیاسی وئیسالمی لە نەزەر دا نەبوو وبەپێچەوانە بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی لەنەزەردا بوو ،سەرجەم زیندانیانی سیاسی کە لە ئێران گیراون یا چەپ بوون یا ناسیۆنالیست بوون ،چەپەکان کۆمەڵەیان درووست ناسیۆنالیستەکانیش حیزبی کرد و دێمۆکرات .بەرچاوترین زیندانیانی سیاسی ئەو سەردەمە فوئاد مستەفاسوڵتانی، موهتەدی،ئیبراهیم عەبدوڵال جەعفەرشەفیعی،شوعەیب عەلیزادە، ئەوە ئەردەاڵن زەکەریایی،یۆسف کۆمەڵەکان ،لە حیزبی دێمۆکراتیش غەنی بلوریان وعەزیز یەسری ،ئەڵبەت حیزبی دێمۆکرات کەمتریان زیندانی بووە چۆنکە زۆربەیان لەعیراق بوون ،بۆیە ئەو ئاماژانە پێمان دەڵێت کە زەرفیەتی ئەو بزووتنەوەیە زەرفیەتێکی چەپ یان نەتەوەیی بووە ، هەربۆیەئەگەر باس لە ئێران دەکرێت ،بۆ نموونە ئیسفەهان لە کوردستان گەورەترە ،شاری ترە ،سەنعەتی ترە ،ئەی چۆنە کە کوردستان شۆڕشگێڕترە؟ ئایا هی ئەوەیە کە خەڵکی کورد عاقڵترن؟ دەبێ بڵێم تاکە هۆکار ئەوەیە کە بزووتنەوەی کوردستان بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی بوو ،ئەوی ئەو بزووتنەوەیەی پێ نەتەوەیی نییە ،پێیوایە ئازادی چینی کرێکار بۆ ئەو ئەسڵە کە
ئەوەش بیرێکی پێشکەوتووە بەاڵم ئەوە هیچ لە راستییەکە ناگۆڕێ ،زۆرێک پێیان وایە بزووتنەوەیەکی کرێکارییە؛ باشە من دەلێم کام بزووتنەوەی کرێکاری ٤٠ سال دەچێتە شاخ ،بزووتنەوەی شاخ خۆی بزووتنەوەی رزگاریە ،شەڕی درێژ خایەن موختەسی بزووتنەوەی رزگاریە .ئەوانە ئەو فاکتۆرانەن کەلە شەڕی رزگاریخوازی دێتە کایەوە ،ئەوە چین،ویتنام و ئانگوال ،ئەلجەزایر،بەاڵم چاو لێدەکەی لە دە رۆژ دا دەوڵەت یەکال دەکەن ،کرێکارمانگرتن دەکات وخۆپیشاندان دەکا .ئەگەر سەیر بکەین لەناو بزووتنەوەی کوردستاندا سەرجەم بزووتنەوەی کرێکاری زۆر بەهێزی تێدایە و هەروەها بزووتنەوەکانی تر،بزووتنەوەی ژنان ،بزووتنەوەی ژینگەپارێزی و زۆرێک بزووتنەوەی تر بەاڵم سەرجەمی ئەو بزووتنەوانە یەک بزووتنەوەیە کە بریتییە لە بزووتنەوەی نەتەوەیی ،چ پێم خۆش بێ یاپێم ناخۆش بێت کومونیست بم یا سوسیالیست یا فاشیست بم ،بەاڵم ئەمە راستی ئەوکۆمەڵگایەیە،تۆناتوانی بە خەیاڵ بزووتنەوە درووست بکەی بە ئارزوو دروستی بکەی .من خۆم بزووتنەوەی سۆسیالیستیم پێ باشترە بەاڵم خۆ بە ئارەزوی من نیە ،دەبێ بەستێنەکەی ببێت. باشە بۆ کاتێک کرێکارانی حەوت تەپە خەبات دەکەن و ئەڵبەتە خەباتەکەشیان زۆربەرحەقە و کۆماری ئیسالمی زۆر بە ناحەق دەیانگریت وحوکمی ١٥ساڵ و١٦ساڵیان پێ دەدات لەکاتێکدا ئەوان داوای حەقدەستی خۆیان کردووە ،بۆ پێنج کەس لە سەقز کۆ نابێتەوە ؟بەالم بۆ گرتنەوەی مەخمور و شەنگال کۆ دەبێتەوە ،لە رۆژئاوا کۆبانی دەگیرێتەوە کۆدەبێتەوە عەبدوڵاڵ ئۆجەالن دەگیرێ کۆ دەبێتەوە مەسەلەن بۆ بۆخانمی نەسیرینی ستودە کۆنابێتەوە و لەالیەکی ترەوە بەپێچەوانە بزووتنەوەی نەتەوەیی و هۆویەتی نەتەوەیی لە رۆژهەاڵت لە هەرچوارپارچەکەی تربەهێزترە و ناوەندەکەی لەوێیە ،شوناسی نەتەوەیی لەکوردستانی رۆژهەاڵت لە هەموو پارچەکانی تر بەهێزترە،سەرەڕای ئەوەی ئەو هەموو ئاسمیلەیەی دەکری و ئەو هەموو تەزریقی فکریە کە لەالیەن فارسەکانەوە پێێ دەکرێ. ئەوەڵەن جوغرافیاکەی بەرینتربووە ولە ئیالمەوە تا ماکۆ رۆیشتووە،تۆ بزانە چ خەبات و بەرەنگارییەک هەیە لە ورمێ بۆ داسەپاندنی شوناسی نەتەوەیی ،هەموو جارێک سەرژمێری گشتی دەکەن و ئەوە بووە بە مەسەلەی بیری نەتەوەیی،ئەڵبەت پێشتریش وابوو بەاڵم ئێستا گشتگیرتر بووە ،سەیری نووسەرانی جیلی نوێ بکە ئەوەی کەلە سینەما کاردەکات یەک دانەشیان لەسەر بزووتنەوەی سۆسیالیستی نانووسێ هەمووی لەسەر کورد دەنووسێ و ئەو نووسراوەیەش دەکات بە گوفتمان ئەگەر تۆ سەیری داهاتوی کوردستانی رۆژهەاڵت بکەی دەبینی کە جیلی نوێ جیلی بە مانای واقعی گوفتمان سازە و بەو رێڕەوەدا دەڕوات .جا لێرەدا جیاوازی گوفتمانی حیزب و کۆمەڵگا دەبینی کە مەوداکەی یەک دەریایە.ئەوەی خەڵک لەناوخۆ دەیکا و دەیبینێ بەپێچەانەوە حیزبەکان نایبینن وعەمەلی پێ ناکەن.
4
ژماره ( )٨٣ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠١/٠٨ ، Dwaroj@komala.com
وتووێژ
هەڵسەنگاندنێکی سیاسی باروودۆخ گفتوگۆیەک بەبەشداری هاوڕێ حەمەی ئا:هێمن بایەزیدپوور
بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ساڵ ٢٠١٩زایینی کە ساڵیک بوو پڕاوپڕ لە ڕووداوگەلی جۆراوجۆر لە ڕۆژهەاڵتی ناوەراست بە گشتی و لە کوردستان بە تایبەتی و بۆ هەڵسەنگاندنێکی سیاسی ئەو ڕووداوانە بۆ خوێنەرانی دواڕۆژ بە پێویستمان زانی وتووێژێک لەگەڵ هاوڕێ حەمەی موهتەدی ئەنجام بدەین و بەڕێزیشیان بە دڵێکی فراوانەوە کاتی خۆی پێداین ،جێی ئاماژەیە ئەم وتووێژە دوومانگ لەوە پێش ئامادەکراوە و بە هۆی هێندێک کێشەی تەکنیکی لەم ژمارەیە باڵو دەبێتەوە. پڕسیار :دیسان وێرای سپاس بۆ بەشداربوونتان لەو وتووێژە پێمخۆشە یەکەم پرسیارمان لەسەر باروودۆخی هەنووکەیی ڕۆژهەاڵتی ناوین بێت ،ئێوە ئاراستەی ئەو ڕووداوانە بەرەو کوێ دەبینن؟ نەزمێکی نوێ لە الیەن ئامریکاوە لە ڕۆژهەاڵتی ناوین درووستکراوە ،ئەو نەزمە نوێیە بریتییە لە؛ وێرانیەکی یەکجاریەکجار زۆر لە شارە گەورەکانەوە بگرە تا دێهات ؛ وێرانی وخراپی وئاواریی میلیۆن میلیۆن خەڵک دوای نەزمی نوێی ئەمریکایی ، ،شەڕگەلی بێ پسانەوەی ئایینی بە تایبەت لە دوبەرەی شیعە و سوننە دا ،لە گرووپە ملیشیاکان و ئەوانەدا ،شەڕی ئیسالم لەگەڵ مەزهەبەکانی دیکەدا وەک ئەوەی کە بە سەر ئێزدییەکانیان هێنا لە شەنگال وئەو شوێنانە دا ،بازاڕی کۆیلەیەک کە دروستیان کرد بۆ ژنانی ئێزدی ، ئەو ئیفتزاحە کە داعش و ئەلقاعیدە لە ماوەی ئەو سااڵنە دا کە مێژووی هاوچەرخ نیشانیدەدا و لە بیری ئێمە دا زۆریش دوور نیە ،ئەمە بارودۆخی رۆژهەاڵتی ناوەڕاستە ،ئێستە ئێمە لەو رۆژهەاڵتی ناوەڕاستەدا دەژین ،بەاڵم با بزانین کورد لەو رۆژهەاڵتی ناوەڕاستەدا چۆنە!. کورد سەرەڕای ئەوهەمووئاڵۆزیانەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست دەسکەوتی بووە. لەوبشێویەدا توانی دەسکەوت بەدەست بهێنێت ،کوردی ئێستا لەگەڵ کوردی ٣٠ سال پێش تر ئەگەر بێ ئینساف نەبین زۆر چوەتە پێش ،دوو نیمچە حکوومەتی بووە ،یەکیان لە باشوور بووە و یەکیان لە رۆژ ئاوا ،تێڕوانینی من ئەوەیە کە ئەو دوونیمچە حکوومەتە هەر کامەی خاڵی بەهێز والوازی خۆیان بووە ،بەاڵم لە هەمان کات دا ئەم دوو نیمچە حکوومەتە سەرەتا و دەسپێکێک بوون بۆ مەشقی دەوڵەت داری بۆ کورد ،چ لە باشووری کوردستان و چ لە رۆژئاوای کوردستان ،بەاڵم دوو شێوە ئیدارە،دوو شێوە لە بەرێوەبردنی جیاواز لە یەک .شێوەیەک کە لە باشووری کوردستان بە ڕێوەچوو لە سەر بناغەی سیستمی کۆنی عەشیرەیی کە بناغەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شۆرشی ئەیلول؛ سیستمێکی ئیدارەی عەشیرەیی بوو ، سیستمی ئیدارەی خێڵەکی وبنەماڵەیی بوو لە هەموو گۆشەکانی ژیانی کۆمەاڵیەتی ، فەرهەنگی و حیزبی .ژیانی بەڕێوەبەریی ئەم ئاسەوارەی کە لە رابردوەوە هێناویانە
پێوەی دیارە ،کە یەکێک لە بەرچاوترینی گەندەڵیەکانە ،ئەم تایبەتمەندییە وئەم گەندەڵیە کە لە کوردستانی باشوور هەیە دەکری بڵێی بەرچاوترین شێوەی ئەو نەوعە حکوومەتە عەشیرەتیەیە کە لە باشوور هەیە ،ئەگەر بگەڕێینەوە دواوە و ئینشعاب و الدانێك کە لە شۆڕشی ئەیلوول کرا بە ناوی شۆرشی نوێ ،کە یەکیەتی نیشتمانی دەستی پێکرد لە ، ١٩٧٥لە راستی دا دابڕانێکی خەتی وفیکری نەبوو لە پارتی دێموکراتی کوردستان کە بارزانی دەستی پێ کردبوو ،بەڵکوو جیاوازیی تێڕوانینی عەشیرەیی بوو ،یانی بەبێ جیاوازی لەگەڵ سەرچاوەکەی خۆی ،یەکیەتی نیشتمانی هات و ئەو رێگایەی درێژە پێدا ،یانی وەکوو فارس دەڵێت بەندی نافی خۆی لەگەل ئەوەی تر نەبڕی .نێوی شۆرشی نوێ بوو،بەاڵم هیچ نوێگەرییەکی تێدا نەبوو ،نە لە بواری ئیدۆلۆژیک نە لە بواری هەیکەلی حیزبی،نە لە بواری بەڕێوەبەری ،نە لە بواری هیچ کام لەوانەی تر .و تایبەتمەندییەکی بەرچاو کە لە باشوور هەیە چەکدار بوونە ،هەمووشتێک بە چەک حەل دەبێت و چەکیش عیبارەتە لە تایفە وعەشیرە ،سەیربکە جیاوازیی لە کوردستانی باشوور لەگەڵ رۆژهەاڵت؛ با هەروا هەڵسەنگاندنێکی سەرەتایی بۆ بکەین ،لێرە شەش هەزار کەس پێکەوە هاوکات دەبێتە یەکێتی ،شەش هەزار کەس هاوکات دەبێتە پارتی و هاوکات شەش هەزار کەس دەبێتە جاش،لێرەدایە کە جیاوازییەکی بەرچاو نابیندرێ ،هێشتا ئەم جیاوازییەفیکری ونەزەریە لە ناو خەڵک دا پێش نەهاتووە ،یەك بزووتنەوە هەیە کە بزووتنەوەی دژایەتیی لەگەل دەوڵەتی ناوەندییە لەبەرابەر ئەو کوشت وکوشتار و ئەنفال وشیمیاباران و ئەوانەدا،هەموو ئەو شتانە و ئەو خەڵکە لە دەوری یەک قاعیدە و یەک تەرکیب دا کۆدەبێتەوە ،یانی ئەو هێرشەی خەڵک بۆ چەکدار بوون ئەوەیە کە سەدام حوسێن دایمەزراندوە ،کاتی خۆی سەدام حوسێن لە ئەو حیزبانەی زیاتر چەکداری کورد هەبوو ،چەکدار بوون بووەتە شێوەێەک لە ژیان ،بووە بە نەوعیک شوغڵ و پیشە ،وەک چۆن کەسێک پیشەی مامۆستایەتی هەڵدەبژێرێ، یەکی تر چەکداری هەڵدەبژێرێ ،جا بۆیە لێرەدا ئەم سیستمە نەیتوانی جیاوازیە فیکریە کان لە قاڵبێکی سیاسی دا و لە قاڵبێکی حیزبی وڕێکخراو دا بە شێوەێەکی بەرچاو پێکەوە بەرابەریان بکات ،با نموونەیەکی سادە بێنمەوە ،بنەماڵەیەکی کوردی رۆژهەاڵتی لەوانەیە چەند روانگەی سیاسی لە ناو ئەو بنەماڵەیەدا هەبێت ؛ برایەک دەتوانێ پژاک بێ ،برایەک دێموکرات و ئەوەی تر دەبێتە کۆمەڵە و یەکی تریشیان دەبێتە خەبات ،یانی چوار روانگە و بیرکردنەوە ،بەاڵم لێرە چوار هەزار کەس پێکەوە پارتین و چوار هەزار کەس پێکەوە یەکیەتین ئەم جیاوازییە فیکریە و هەلبژاردنی خەتی سیاسییە لە باشوور نەبوو؛ دوو حەرەکە هەبوو ،یەکیان مەالییەکان بوو یەکێکیانیش جەاللیەکان بوو ،لەقاڵبی تازەکەیدا پارتی ویەکیەتی. هیچ جیاوازێکی فیکریان نیە ،جیاوازی بەرنامەیان نیە ،بەڵکو زیاتر کێبڕکێیەکی عەشیرەی و خێڵەکیە لە سەر دەسەاڵتی سیاسی و هەموو شەڕە ناوخۆییەکانیشیان
هەر لەوەوە سەرچاوەی گرتووە ،هەر بۆیە لە کوردستانی باشوور زەرفیەتێکی یەکجار بااڵ هەیە بۆ گەندەڵی ،نەک هەر گەندەڵی ماڵی ،بەڵکوو گەندەڵی سیاسی ،بۆ لێک نەدانەوەی خەتی سیاسی؛ پرسیار :لێرەدا کێشە لە چیدایە ؟بۆ هەمیشە ترسی دوو ئیدارە بوون لەئارادا هەیە؟ راستیەکەی لێکۆڵینەوە وەاڵم : وهەڵسەنگاندنی کۆمەڵگای کوردستانی باشوور و سەرجەم عێڕاق زۆر تایبەتییە،رەوەندی گەشەی ئەو کۆمەڵگایە لە سەر رێڕەوێکی گشتی نیە کە ئێمە دەیزانین،بۆ نموونە فەڕز بکە کۆمەڵگایەکی گشتیی وچینایەتی و کۆمەاڵیەتی لە شوێنەکانیتری جیهان زۆر جوان دیارە کە یەکیان خوردە بورژوایە ،یەکیان بورژوایە و ئەوەی تر چینی کرێکار و زۆر پێناسەی تر ،بەاڵم ئەم کۆمەڵگایەی باشووری کوردستان ئەو رێچکە سرووشتی و ئەم گەشە سرۆشتیەی نەبووە .حکوومەتی عەبدولکەریم قاسم دەیویست ئیسالحاتی ئەرزی بکات،بەاڵم شۆڕشی ئەیلول و خان وئاغا ودەربەگ و عەشایری گەورە نەیانهێشت ئەو ئیسالحاتە بکرێت ،و لە ئەساس دا ئەو شۆڕشە لە دژی چاکسازیی و پێشکەوتنێکی کۆمەاڵیەتی بوو ، عەبدولکەریم قاسم دەیویست ئیسالحاتی ئەرزی بکرێت بەاڵم ئێستاش ئیسالحاتی ئەرزی لێ نەکرا ،ئێوە سەیرکەن شارێکی یەک میلیۆنی سلێمانی یا هەولێر ئێستاش وەک گوند ئیدارە دەکرێت یانی بنەمای بەڕێوەبەرییان شاریی نیە ،درووستە ساختمان بەرزبووەتەوە ،جادە ئیسفاڵت کراوە ،ئینترنت هاتووە ،مۆڵ درووست بووە ،نەوتێکی زۆر هەیە بەاڵم هێشتاکە ئیدارەی پۆستی نیە ،ئادرەسی پۆستی نیە ،ئێستاش گەڕەک بە ناوی فالن عەشیرە ،فالن سەرۆک عەشیرە فالن رێبەری شۆرشەوەیە ،یانی لە نۆرمێکی گوندییەوە هێشتاکە تێپەڕ نەبووە و نەبۆتە نۆرم و سیستمێکی شاریی ،درووستە بە ڕواڵەت شارییە ،حکوومەت ناتوانێ جادەیەک لێبدات ،ئاخر دەوڵەت جادە بە پووڵی ماڵیات لێ دەدا ،لەوی کەس پووڵی ماڵیات نادا ،کەس پووڵی بەرق نادا ،کەس پووڵی ئاو نادا ،کومەڵگاش کار دەکا و لە جێی خۆیەتی ،بەالم بەو سیستمەی خۆی کار دەکات ,حیزبێک نییە بێت و بڵێ ئەوە بەرنامەی سیاسی منە و ئەو کارانەم بۆ کۆمەڵگا لەبەرنامەدا هەیە. کوردستانی باشوور لە چەند فاکتۆردا دەکرێ باسی لێوە بکرێت: فاکتۆری خەباتی سیاسی خەڵک ؛ من ئەوەندەی بیرم لێ کردووتەوە ، تەنیا والتێکە کە دەولەت بەرحەقترە لە خەڵکەکەی و خەڵک داخوازی لە دەوڵەت نییە؛ خەلک داوای بەش دەکات نەک خواستی سیاسی ،کابرا دێتە خیابان ماشێنی کوڕی فاڵن کاربەدەست دەبینێ دەڵێ بۆ من لەوەم نەبێ ،خۆباوکی منیش شەهیدە ،خۆ ناڵێن وەرن با یاسایەک دابنێین بۆ ئەوەی ئەو یاسایە بەو چینەی کۆمەڵگا خزمەت بکات ،بۆ نموونە دیفاع لە حقوقی کرێکار بکەین، مەسەلەن ٨سەعات کار بۆ کرێکار، مامۆستایان و پەروەردە دەبێ بەرنامەی چاکیان هەبێ بۆ پەروەردەکردن ،هیچ
خواستێکی کۆمەاڵیەتی لە خواستەکانیاندا نییە .تەواوی نارەزایەتیەکانی باشووری کوردستان کە دەنگی خەڵکە و لە تلویزیۆن دەبیسترێ ،هەمووی داواکاری تاکەکەسیە، هیچ داواکارییەکی کۆمەاڵیەتی تێدا نیە ،ناڵێ حەقدەستی کرێکار زیاد بکرێت، دەڵێ لەو سەهمە نەوتە کە دەیفرۆشن بەشی منیش بدەن،داخوازیی سیاسیان نیە ،هەر بۆیە بەو نەتیجەیە دەگەین کەبزووتنەوەکەیان بزووتنەوەی نیشتمانی نیە ،بزووتنەوی عەشیرەیە بۆیە هیچ عەتفێکیان نیە بۆهیچ کوردستانێکی تر ، سەیری بزووتنەوەی سیاسی لە رۆژهەاڵت بکە وسەیری باشووریش بکە ،رۆژهەاڵت لە ژێر دەسەاڵتێکی دیکتاتۆری ملهوڕی وەک کۆماری ئیسالمی دا خۆپیشاندان دەکات؛ دێتە سەرشەقام و هەروەها مانگرتن دەکا چونکە ئیدەی نیشتمانی و نەتەوەیی هەیە ،بەاڵم لە باشوورێک کە ئازادە ٣٠٠کەس نایتە سەرشەقام ،دەبوو مارشی یەک میلیۆنی لێبدرێ لە باشوور چۆنکە خۆکەس لەسەر ئەوە ناگیرێ ، هەربۆیە نەتیجە دەگرین کە ئەو نەتەوەیە نیشتمان پەروەر نیە ،خۆ شەڕی زۆری کردووە شەڕی قارەمانانە کراوە،بەراستی ئەنفال کراوە تەسلیم نەبووە بەاڵم ئەوە هی دەورەیەک بوو ،ئەوکات هێشتا ئەم کلتوری عەشیرەتیە تەسەلوتێکی فەرهەنگی ، سیاسی و ئەخالقی دانەسەپاندبوو بە سەر کۆمەڵگاکەدا بەاڵم دوای ئەوەی کە هێرش کرا سەر عێڕاق ،و دوای ئەوی کە ئازاد بوو زیاتر پەرەی سەند. ئێستە با بزانین حکوومەتی کوردی لە رۆژئاوا چۆنە!؛ حکوومەت لەوێ بەپێچەوانەی باشوورە ،بە بڕوای من حکوومەتی ئەوێ تا حەدێکی زۆر خۆبەڕێوەبەر بوو،لەسەرپێی خۆی بوو ، یەکەم :ئەو پووڵی نەوتی نەبوو ،دووهەم: ئەو ئیدەیەکی تری بوو ،چاک یا خراپ ،ئەوان ئەو ئیدە ئانارشیستییەی کە هەیانە کە کۆمەڵگا خۆی ،خۆی بەڕێوە دەبا ،بووبە سەرمەشقی دەوڵەت دارییان کە ئەویش ئیراداتی جدی خۆی هەیە ،دەوڵەت دەبی تەبەقات ئیدارەی بکات،ناکرێ دەوڵەت نوێنەری هیچ توێژێکی ئەو کۆمەڵگایە نەبێ ،بەاڵم بەوەشەوە تووشی ئەو گەندەڵیە نەبوو کە لەباشوور هەیە ،لەوێ جیاواز بوو سەرەڕای ئەوەی کە پە .کە .کە گەیشتووە بەو قەناعەتەی کە یەکێتی گەالن و برایەتی گەالن دەڵێ دەوڵەتی نەتەوەیی کاتی بەسەر چووە،دەوڵەتی نەتەوەیی هۆکاری هەموو فاجعەی مرۆڤییە لە ئەمرۆدا .بەاڵم یەک شتی تێدایە کە بریتییە لە واڵت پارێزی؛ تۆ هیچ ئەدەبیاتێکی پ .کا.کا نابینی کە باسی واڵت پارێزی نەکا ،کە ئەوە زۆر باشە بە بڕوای من ،یانی خەڵک دنە دەدا کە ئەوە ماڵەکەی تۆلێرەیە بەاڵم وەختێ دەڵێ ماڵەکەی تۆلێرەیە پێشی دەڵێ کە ئەرمەنیش لێرەیە و پێویست ناکات دەوڵەتێكت هەبێ کە چوار چێوەی بۆ بکێشی ،بەاڵم ئەوەندەی فێر دەکات کە ئەوە واڵتی تۆیە و دەبێ بەرگریی لێ بکەی .ئەوە وەک ڕوانگەیەک بەجێی خۆی . لەبەر ئەوەیەکە لە قەوارە سیاسی و ئیدارییەکەیدا گەندەڵی کەمە چونکە عەشیرە نیە وبزووتنەوەی رۆژئاوا
ئەساسەن خاڵی بەهێزی بەسەر هەموو پارچەکانی تری کوردستاندا ئەوەیە کە بزووتنەوەیەکی شارییە ،خاڵی بەهێزی یەکجار زۆرە یەک لەوانە ئەوەیە کە نەچوونە شاخ شەڕ بکەن؛ راستە شەڕی کرد بەاڵم نەچووە شاخ شەر بکات بەڵکوو لە شارەکان شەڕی کرد و لەوێ ماوە و لەو هەلە کەڵکی وەرگرت و وای لێهات شانسی ئەوەی ببێ کە ئەم شارانە بەدەستەوە بگرێ؛ لەبەر ئەو هۆکارانە،نەبوو بە بزووتنەوەی شاخ و وەک بزووتنەوەیەکی شاریی مایەوە .ئەگەر سەیری ئەکتیویتەی بەڕێوەبەری هێزی پێشمەرگە وشەڕڤان بکەی ،شەرڤان لەپەنای ئەوەی کە شەڕ دەکات وخۆی شەرڤانە و سازمان دراوە لە واحیدە نیزامیەکان دا ،لە هەمان کات دا لە پێوەندییەکی کۆمەاڵیەتی شاری دایە ،کابرا ئەندازیارە ،مامۆستایە ،پەرەستارە فالن ژن دانشجوی مۆسیقایە یان هەرشتێکی تر بەاڵم هەر لە شارەکەی خۆیەتی لە قامیشلو لە کۆبانی و ...لەوێ بزووتنەوەکەی خۆیان سازمان داوە،ئەوە بەرتریەکی گەورەیە کە وەک بزووتنەوەی شاری بمێننەوە وئێستاش شارین .تۆ سەیری فەرماندەکانی نیزامی ئەوان بکە وسەیری فەرماندەکانی نیزامی باشووربکە،ئەوان هەموو کوڕ و کچی گەنجی شارین ،ئەوەی باشوور خێڵ وعەشیرەی فالن کەس و نەوەی فالن کەس وکوڕی فالن شێخە و ئەوانەی ترکیبی هێزی پێشمەرگە ورێبەری باشوور یا لە تایفەی بارزانیە یا لە تایفەی تاڵەبانیە یا وابستە بەوانە ،بەاڵم تەرکیبی شەرڤان وا نییە ،هەروەها تۆ لە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی نەبی ناتوانی بچییە ناو رێبەری ،وهەرچی سەیری دام ودەزگاکانیان دەکەی هەمووی پارتی ویەکێتی یە ،ئەمەیە جیاوزاییە کە ،ئەگەر بێی و چاو لە واڵتپارێزی وبەرگری بکەی ،لە کۆبانی دەیبینی کە خەڵک ،نەک شەڕڤان ، خەلك چیان دەکرد و لە کەرکووک خەڵک چیان دەکرد ،خەڵک ئااڵی پ .کا.کا یان بەدەستەوە بوو ،کە میدیاکان لە گەڵ خەڵکی عادی رۆژئاوا قسەیان دەکرد ، خەڵک دەیانکوت ئێرە واڵتی ئێمەیە ،بەاڵم بە دەیان کلیپیش هەیە کە لە کوردستانی باشوور پاشەکشە دەکرا و خەڵک جیاوازییەکان،بەاڵم هەڵدەهاتن،ئەمەیە سەرەڕای هەرجیاوازییەک وهەر چاکە وخراپەیەك دووجۆر دەوڵەت داری لە کوردستان هەیە ،چاک یان خراپ کورد ئەوە دەسکەوتە کانی بووە و ئەگەر هەموو خەڵکی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست تووشی ئەم شەرە عەجایب و غەرایبانە بوون وتووشی شەڕی داعش بوون بەاڵم بە پێچەوانە ئێستا ئێمە هێشتا تووشی ئەوە نەبووین کە شەڕی مەزهەبی بکرێت ئەگەرچی ئیسالمی سیاسیش گەشەی کردووە و چەند حیزبی ئیسالمیش سازبوون لە کوردستانی باشوور ،بەالم هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستە کە رەقابەت لەگەل یەکێتی و پارتی بکەن و شەڕیان پێ بفرۆشن ،ئەمە خاڵە بەهێزەکانیەتی ،خاڵی بەهێزی تر ئەوەندەی کە من دەیبینم ئەوەیە کە لە واڵتانی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست ڕەگەز پەرەستی هەیە بەاڵم لە کوردستان رەگەزپەرەستی پەرەی نەسەندووە و نەتیجەی ئەوەیە کە تووشی شەڕی مەزهەبی نەبووین نەک ئەوەی کە
مێژوو
ژماره ( )٨٣ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠١/٠٨ ،
خوێندکار و بەجێ هێنانی ئەرکێکی مێژوویی
محەممەد حەکیمی
رۆژی ١٦ی ئەمساڵ لەحاڵێكدا سەرماوەز ،رۆژی خوێندكارمان بەڕێ کرد ،كە زانكۆو كۆمەڵگا ئاوێتەی یەكبوونو زانكۆ بەردەوام وەكوو ناوەندێكی گرینگی ئینسانی لە باسو بابەتە پێوەندیدارەكانی تایبەت بە كۆمەڵگای ئێمەدا رۆڵێكی گرینگی گێراوەو لهخۆپیشاندانهكانی ئهم دواییهی ئێران پشكی شێری بهركهوتوهو بهدهیان خوێندکار دهستگیرو بێ سهروشوێن كراون. زانكۆو خوێندكار هەردەم وەك ویژدانی بە ئاگاو هوشیاری کۆمەڵگا خۆی نواندوە .زانكۆ ناوەندیی ئەندێشە،
زانستو دەیان پرسی زانستیی دیكەیە كە هەموو بەشەکانی كۆمەڵگەو چینو توێژەکانی لەخۆدەگرێت .بە تایبەتی گەڕاندنەوەی سەروەریی بۆ ئینسان، ئاوەزی مرۆڤ ،تواناكانیو ڕەواندنەوەی هەموو ئەو پرسو بابەتە تیئوریانەی كە دەیانەوێت ئاوەزی مرۆڤ بدەنە دەست كۆمەڵێك هێزی نادیارو شاراوەو دواجار هەر لەم ڕێگەشەوە بەستێنێكی وەها دروست دەكەن كە هەموو تایبەتمەندییەكانی مرۆڤەكان دێننە كایەوە. جیهانی ئەمڕۆ دنیای پسپۆڕیو پۆلینبەندكردنی چاالكییەكانی مرۆڤە لە ناو خانە جۆراوجۆرەكاندا ،تا بە چڕكردنەوەی هەرچی زیاتری تاكەكان لەسەر الیەنە جیاوازەكانی ،چاالكی هەلومەرجە مرۆییەكانو سیاسیەكانو هەروەها ئەگەری بەدیهێنانی راڤەی گونجاو مرۆڤ دوستانە بێننە ئاراوە .ئەگەر دنیای ئەمڕۆ دنیای پسپۆڕییەكانە ئەوا دەبێئەوە باش بزانین كە زانكۆكان خاڵی دەستپێكی ئامادەكردنی ئەو تاكە پسپۆڕانەن كە رۆڵیان دەبێت لە كاركردنی و لە مەودا جیاوازەكانی ژیانی سیاسیو كۆمەاڵیەتیە ئینسانەكان و هتد... بەاڵم بە درێژایی ئەو ماوەیە حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكان لە
ئێران ،روانینێكی ئاوەژۆو الدەرانەیان سەبارەت بە زانکۆ و خوێندکار هەبوەو هەیەو بە گشتی زانكۆیان میلیتاریزە كردوەو هەر لەسەرەتای هاتنە سەرکاری رژیمی ئیسالمی بۆ ماوهی پێنج ساڵ زانكۆداخرا .لە راستیدا ئەو رژیمانە ،زانكۆیان نەك بۆ بەرهەمهێنانی هزرو مێشكی ئازاد و مرۆڤی پسپۆڕو جیهانێكی نوێ دەوێت، بەڵكوو بۆ چاندنو گونجاندنی لەگەڵ قاڵبی ئایدۆلۆژیای خۆیان ،دەیانەوێت، بەكاری دێنن .ئێستا زانکۆ لە ئێران بۆەتە حەوزەی علمییەو ئەوەی کە تیا بەدیی ناکرێت خوێندنی بابەتی زانستییو تئۆرییە .دوای هاتنە سەر كاری كۆماری ئیسالمیو تا ئێستاش زانكۆ لە ئێران ،بە هۆی سیاسەتی پاوانخوازی ڕژێمی ئیسالمی ئێران ماوەی پێنج ساڵ هەر داخرا و دواتریش زانكۆ ،بووە پادگانو حەوزەی علمیە. ئەمە لە حاڵێكدایە كە قەیرانو قووڵ بوونەوەی كێشەكانی رژیم لەگەڵ كۆمەڵگای نێو دەوڵەتیو نەدانی یارانە بە بەشێکی بەرچاو لە جەماوەری ئێران بوەتە هۆی ئەوەی كە رژیم گۆشاری زیاتر بخاتە سەر خەڵکو لەم ناوەدا خوێندكاران زۆرترین پشکیان بەرکەوتوە. ئەمڕۆ جیهان بە تایبەتی لە رۆژهەاڵتی
ناوەڕاست بەرەو گۆڕان دەچێتو خەزانی دیكتاتۆرەكانەو کێشەکانی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت كە ئێرانیش لەم خەزانە بێبەش نابێتو هەروا کە لە ١٦ی ئابان دیمان خەڵک بۆ جارێکی دیکە بە بیانووی گرانکردنی بەنزین رژانە سەر شەقامەکانو ١٥٠٠ کەس کوژرانو بە دەیان هەزار کەس بریندارو دەستگیر کرانو لەم ناوەدا رۆڵی خوێندكار گرنگیەكی تایبەتی هەیەو ئەو چینە لە کۆمەڵگا لە دەستگیر کردنو کوشتنپشکی شێریان بەرکەوتوەو هەر ئێستا بە دەیان خوێندکار لە زیندانەکانی رژیمدان. خۆپیشاندانهكانی ئێران راستهبهدژی گرانكردنی بهنزین بوو ,بهاڵم ههموو ئهو نارهزایهتیانهدهنگی پهنگ خواردوی ساڵهها بێدهنگی جهماوهری ئێرانهو یەکەمین هێز کە کەوتە بەر شااڵوی هێرشی دڕندانەی رژیم ،خوێندکاران بوون، هەروا کە بینیمان لە کوی دانشگا چ جەنایەتگەلێکیان دژ بە خوێندکار ئەنجامداو چەندین خوێندکار هەر لە باڵەخانەکانەوە فڕێ درانە
Dwaroj@komala.com
7
خوارەوەو گیانیان لە دەستدا .لەم خۆپیشاندانەی دواییدا خوێندکار وەک هەمیشە بە ئەرکی مێژوویی خۆی هەستاو پشتگیری تەواوی لە جەماوەری راپەڕیو کردو بە وتنەوەی دروشمو هاتنە سەر شەقام جارێکیتر نیشانیاندا کە خوێندکار پێشڕەوی کۆمەڵگەیە.
خوێندکاران جارێکی دیکە نیشانیاندا کە دەنگی نوستوو و خەفەی جەماوەری راپەڕیوی ئێرانن .خوێندکاران لە خەباتی خۆیاندا توشی ئەستەمترین ئازارو ئەشکنجە بونەتەوە ،بەاڵم ئەوەی گرنگە نە دەستگیری ،نە زیندانو ئەشکەنجەو هەروەها رێگریکردن لە خوێندنو ئەستێرەدارکردنیش نەیتوانیوە بەر بە راپەڕین و دەربڕینی دەنگی ناڕەزایەتی ئەوان بگرێت .خوێندکاران بە دروشمی ئێمە بۆ کۆمەڵگەکەمان ،داهاتووی «ریازەتی» واتە نانە سکێمان ناوێت، نەخۆشخانە و کارگەی تایبەتیمان ناوێت ،خوێندنی بە پوڵ و نەبوونی بیمەی کرێکاران و هتد ...نامانەوێت، ئێمە خوێندکاران ئەوەی دەمانەوێت بۆ خەڵکی راپەڕیوی خۆمان ،ئازادی، بەرابەریو دادپەروەری کۆمەاڵیەتییە و وەک مرۆڤ ژیان کردنە.
نەتەوەیەکی کلۆنیال کراو و تەوەهۆمی دێمۆکراتیزە کردنی کلۆنیالیست ئا :دواڕۆژ یەکێك لە کیشە هەرە گەورەکانی بزووتنەوەی کورد لە هەموو پارچەکان ئەوە بووە کە قەد خۆی وەک واڵتێكی کلۆنیال کراو پێناسە نکردووە ،ئەم فەقری تەحلیلە بووەتە هۆکار کە بزووتنەوەی کورد بەسەر ئەوەی خاوەنی وزەیێکی یەکجار گەورەی شۆرشگێرانە بووە و لە پێناو ئەم شۆرشەدا هەزینەی زۆر گەورەی داوە بەاڵم تا ئێستەشی پێووە بێ دەستکەوتێکی مرۆیی بەرچاوی بە خۆیەوە نەدیتبێ ،هەر ئەم هەڵە لە تەحلیل و پێناسە کردنەش بووەتە هۆکار کە بە درێژایی مێژوو هەوڵ بدا بە نەتەوەی بااڵدەست واڵم بداتەوە کە ئەو بە دووای مافە سەرەتاییەکەی کە هەبوونی واڵتێكی سەربەخۆیە ناگەرێ بەڵکوو لە بەرانبەر بە دەست هێنانی هەندێکی ماف وەک شارۆمەند بوون ،ئاخافتن بە زمانی زگماکی و گەشەی ئابووری و هەتد ...لە چوارچێوەی جوغرافیایێکی دیکەدا بمێنێتەوە و نەتەوەی بااڵدەستیش وەک برا گەورە قەبووڵ بکات ،هەر بەم پیووەرەیە کە بزووتنەوەی کورد هەوڵ دەدا نەتەوەی بااڵدەست دێمۆکراتیزە بکات ،ئەم دێمۆکراتیزە کردنەش جۆرێک دیارییە لە الیەن بزووتنەوەی کورد بە نەتەوەی
بااڵدەست بۆ گەرەنتی دان لە سەر مانەوە لەو جوغرافیا دیاری کراوە. بۆ کردنەوەی ئەم باسە سەرەتا دەبێ کلۆنیالیزم ،کلۆنی و هەروەتر کلۆنیالیست پێناسە بکەین ،چۆنکە بە پێناسە کردنی ئەم چەن وشەیە دیدێکی گشتی لە سەر بارودۆخی ئێمە و ئەوان دێتە بەرچاومان. هەر کات واڵتێک لە الیەن دەوڵەتی نەتەوەیێكی بااڵدەست داگیر بکرێ بەو مەبەستەی کە لە وزەی مرۆیی، پێشەسازی ،کانگا و ژێرخانە ژێرزەوییەکانی بۆ ئابووری نەتەوەی بااڵدەست کەڵک وەرگیرێت و هەرواتر لە ژئۆپۆلیتیئکی ئەم واڵتە، بە مەبەستی سەربازی و ئەمنییەتی کەڵک وەرگیریێت ،ئێمە لەگەڵ واڵتێكی کۆلۆنیال کراو رووبەرووین. ئەگر ئەم پێناسە سەرەتاییە چاو لێبکەین دەبینین کوردستان بە هەموو پێوەرەکانییەوە لە الیەن نەتەوەی بااڵدەست کلۆنیال کراوە، وە هەموو ئەو پێناسانەش کە کلۆنیالیست تەعریف دەکا بە بااڵی نەتەوەی بااڵدەست لە کوردستان دا دابراوە ،نەتەوەی بااڵدەست لە کوردستان هەم لە ژێرخانی ئابووری بۆ گەشەی تاران و ئیسفەهان و.. کەڵک وەردەگرێ هەم بە هەموو شێوازێک کوردستان لە دوواکەوتوویی دا دێڵێتەوە وە هەرواتر لە بەرانبەر هەموو سەروەت ،سامان ،وزەی مرۆیی ،ژێرخانی ئابووری هەستێکی
خاوەنداری هەیە. بە درێژایی مێژووی ئێمە لە کوردستان و ئازموونەکانمان لەگەڵ نەتەوەی بااڵدەست و دەوڵەتە یەک لە دووای یەکەکانی ئێمە لەگەڵ ئەم شێوازە رووبەووین ،لە سەرکووتی قەاڵی دم دم تاکوو شۆرشی سمکۆ، کۆماری کوردستان ،بزووتنەوەی چەکداری ٤٧/٤٦و ٢٨ی گەالوێژ و سەرکوت لە سنە و قارناو قەاڵتە تا دەگات بە ئێستەکە ،رەفتاری نەتەوەی بااڵدەست لەگەڵ نەتەوەی ئێمە رەفتارێکی کلۆنیالیستانە بووە. لەم رەفاترەوە فرۆشتنی خوێنی و پالسمای کوردستان دەبێتە شتێکی سەرەتایی بۆ ناوەندی ئێران و وەک پەدیدەیێكی نۆرماڵ چاو لێ دەکرێ ،هەر بەم پێوەرەوەیە کە قەاڵچۆ کردنی کۆڵبەری کورد لە کوردستان بەقەد کوشتنی سەگ لە تۆرە کۆمەاڵیەتییەکانی نەتەوەی بااڵدەست دەنگدانەوەی نییە! ئەم رەفتارە لە نەتەوەی باڵدەست سرفەن تایبەت بە دەوڵەت نییە بەڵکوو دەبینین ئوپۆزسیۆنی بەناو فارس بە روانگەیێکی بااڵ دەستییەوە بە بزووتنەوەی کورد دەروانێت و حازر بە هیچ چەشنە پاشەکشەیێک لە بەرانبەر مافە سەرەتاییەکانی کورد نییە ،ئەم روانگەیە هێند بە هێزە کە بێ جێگەو پێگەیەترین الیەنی ئوپوزسیۆنی فارس بە چەشنێکی زۆر ناحەز دەروانێتە ئەم نەتەوەیە،
ئەم روانگەیە حەتا تەنانەت لە ناو چەپی ناوەند گەرای ئێرانی ئەوەندە بە هیزە کە هەرچەشنە مافێكی دێمۆکراتیکی نەتەوەیی هەر بە پێوەری ناسیۆنالیزمی فارس و نەتەوە باڵدەستەکان تەحلیل دەکا! کۆی ئەم رەفتارانە و ئەم بارودۆخە پێش لەوەی پێوەندی بە نەتەوەی بااڵدەستەوە هەبێ پێوەندی بە پێناسەکردنی کورد لە خۆیەتی. نەتەوەی کورد بە داخەوە تا ئێستەکە نەیتوانیوە خۆی وەک نەتەوەیێكی کلۆنیال کراو ببینێ بۆیە لە سیکلێکی چوارچێو دار هەر لە حاڵێ سوورانەوەیە ،سوورانەوەیێك کە بووەتە هۆکار تاکوو وزەیێێکی زۆر و خوێنێکی یەکجار زۆرتریش لە بەر بڕوا. دیارە رۆشن و مەعلوومە کە نەتەوەی کلۆنیالیست ناتوانێ خۆی لە بەرانبەر کلۆنییەکەی دیمۆکراتیزە بکات ،ئەو سرفەن دەتوانێ بۆ خۆی دێمۆکراتیک بێ بەاڵم کاتێک کار دەگاتە بەرانبەر کلۆنییەکەی بە هەمان رواڵەتی راسیستی و پاوانخووازانە هەڵسووکەوتی هەیە. ئەم چەشنە لە میکانیزمە لە میانەی ئەم سااڵنە بە هەزاران بار دووپات بووەتەوە .ئەوەی کە راسترین بەشی ئوپوزسیۆنی فارس تاکوو چەپتریینیان لە بەرانبەر هەر چەشنە هەڵسووکەوتی کورد بە شێوەیێكی زۆر راسیستانە دەجوڵێنەوە بەاڵم
لە دەرێی سنووری جوغرافیایی کوردستان هەرکامییان دەبن بە جەریانێکی دێمۆکراتیک بە هۆکاری ئەم پێناسە سەرەکییەیانە .ئێمە دەبێ لە خۆمان ئەو پرسیارە بکەین چ شتێک دەبێتە ئەوەی چەپی فارس بۆ فلستین هەموو مافەکانی رەوای ئینسانی قەبووڵە و دۆنکیشۆت وار خەریکی هێرش بەرەو داگیرکاری ئیسرائیلییە بەاڵم کە دەگات بە کورد دەبێت بە مشتێک ناسیۆنالیستی مورتەجەع. کێشەی ئێمە کورد وەک نەتەوەیێكی ٤٠مئیلیۆنی کە تا ئەالن هەموو چەشنە رەفتارێێکی داگیرکراوانەمان بەسەر هاتووە ئەوەیە کە بە درێژایی سەدان ساڵە دەیهەوێ بۆ گەیشتن بە مافەکانی ،نەتەوەی بااڵدەست دێمۆکراتیزە بکات ،ئەمە لە حاڵێک دایە کە سەرەتایی ترین پێناسەی خۆی لە بیر کردووە ،ئەوەی کە کورد نەتەوەیێکە کە خاک و گیان و ماڵ و هەموو شتەکانی کلۆنیاڵ کراوە و دەبێ خۆی وەک کلۆنیال کراوێیک پێناسە بکات و ئەوەی دیکە وەک کلۆنیالیست. ئەگەر ئێمە توانیمان بەم روانگەوە رێژەی خۆمان پێناسە بکەین ئیحتمالی سەرکەوتنی بزووتنەوەی کورد زۆر لە ئەالن زیاتر دەبێ.
6
ژماره ( )٨٣ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠١/٠٨ ، Dwaroj@komala.com
تایبەت
ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی کۆماری ئیسالمی
محەممەد فەرهادزادە
ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨دوو تایبەتمەندی هەیە ،یەکەم لە بواری پانتایی ناڕەزایەتییەکان ،کە هەر وەک بینیمان بەشێکی زۆری شار و پارێزگاکانی ئێرانی لەخۆگرتبوو .دووهەم لەبواری چۆنێتی بەرنگاربوونەوە لەالیەن کۆماری ئیسالمییەوە و هەروەها ئەو بەها گیانی و مادیەی ناڕازیان دایان کە لە مێژووی کۆماری ئیسالمیدا شێوەی بەرخورد بە ناڕازیان بێ وێنە بووە ،هەر ئەو دوو تایبەتمەندییە وامان لێدەکات کە شیکاری زۆرتری بۆ بکەین و بەو نووسراوە و بەو سەرەتاکورتەوە ئەو پرسیارە درووست دەبێ کە : هۆکاری بەرباڵویی ناڕەزایەتییەکان و بەرخوردی توندی رژێم لە چیدایە؟ بێگومان لە سااڵنی ڕابردوو و لە هەڵبژاردنەکانی ناو کۆماری ئیسالمی بەتایبەت هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی بۆمان دەردەکەوێ کە کێشەی نێو باڵەکانی کۆماری ئیسالمی لەکاتی بەر لە هەڵبژاردنەکان بە ئەوجی خۆی دەگات و بە ڕوونی دەردەکەوێ کە کێشەیەکی قووڵ لەنێوانیاندا هەیە و الیەنەکان بەتایبەت لە دیبەیتەکانیان لە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسالمیدا یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە گەندەڵی ماڵی و ئابووری و ئەوە نیشان دەدات کە هەر الیەنەو خەریکی جەدەل و کێبڕکێیە بۆ وەرگرتنی دەسەاڵتی سیاسی بە مەبەستی دزینی زیاتری سەروەت و سامانی ئەو واڵتە و نموونەی بەرچاوی ئەو گەندەڵییانە ئەوەیە کە لە چەند رۆژی رابردوودا لەالیەن وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکاوە لیستی ٦٦ کەس لە دەست وپێوەندەکانی رژێم باڵو بۆوە کە هەموویان پارەی چەند میلیارد و چەند ملیۆن دۆالری یان لێ زەوت کراوە ،هەر ئەوە بۆ خەڵکی ناڕازی دەردەخات کە هەموویان بە تیئۆری تەوتئە و یەکتر شکاندن بەمەبەستی دەسەاڵتی جەناحی و بنەماڵەیی و دەست گرتن بەسەر ئەو سەروەت و سامانەدا یەکتر تۆمەتبار دەکەن . خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە ئەو ناکۆکیانەی نێو باڵەکانی رژێم تەنیا لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا نییە ،بەڵکوو پانتایی ئەو ناکۆکیانە دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی قووڵی نێو ئەو بااڵنە و ئەوەش بۆتە هۆکاری بێ هیوایی خەڵک لە دەسەاڵتی سیاسی و دەبێتە هۆی ئەوەی کە خەڵک بیر لەوە بکەنەوە کە الیەنەکانی دەسەاڵت
ئەو تۆمەتە قورسانە لەیەکتر دەدەن و یەکدی تاوانبار دەکەن بە دزی و گەندەڵی بەاڵم هەموویان تەئیدی سەاڵحیەت کراون و کەسیش بەرخوردیان پێناکات،و ئەوکاتەیە کە بێ هیواییەکەیان دووقات زیاتر دەبێت و دەسەاڵتدارێتییەکی الواز لە زەینی خەڵکدا چەکەرە دەکات کە هەر ئەوە دەبێتە ئەوەی بیر لە ناڕەزایەتی بکەنەوە. هەر لەوکاتانەدایە کە دەربڕینی ناڕەزایەتی دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو ناڕەزایەتییە لە شارێک بۆ شارێکیتر و لە ناوچەیەک بۆ ناوچەکانی تر و تەنانەت لە واڵتێک بۆ واڵتێکی تر تەشەنە بکات ،هەروەک چۆن لە کاتی بەهاری عەڕەبی لە واڵتێک بۆ واڵتێکی تر تەشەنەی سەند .جا هەر لێرەدایە کە کاتێک ناڕەزایەتی لە واڵتانی وەک عێڕاق و لوبنان بە هۆی دەسەاڵتی سیاسی ئێران لەو واڵتانەدا دەست پێدەکات ،خەڵک لە ناوخۆی ئێران پەیگیری ئەو ناڕەزایەتییانە دەبن و زۆرێک لە چاالکانی سیاسی پێیان وابوو کە ئەو ناڕەزایەتیانە بەرەو ناوخۆی ئێرانیش دەچێت و هەرواشی لێهات .لەالیەن خەڵکی ئێرانەوە،عێڕاق و لوبنان چ وەک قوواڵیی ستراتێژیک و چ وەک واڵتانێک کە لە سەروەت و سامانی گشتی ئێران کەڵک وەردەگرن ،لەهەر دوو حاڵەت دا و شێوەی کەڵک وەرگرتنی لەو واڵتانە بۆ خەڵکی ئێران دەبێتە جێی تێڕامان و بەتایبەت کە بەشێکی بەرچاو لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو والتانە لەسەر دەسەاڵتدارێتی ئێران لەو واڵتەکەیانە و ئەگەر کێشە سیاسی ،ئابووری و کۆمەاڵیەتییەکانی پێ زیاد بکەین و قەبووڵی ئەوە بکەین کە ئەو کێشانە بۆتە هۆی ئەوەی کە دەروون و مێشکی خەڵکی ئێران ئازار بدات ،بەو نەتیجە دەگەین کە ئەو نارەزایەتییانە دەبێتە هۆی درووستبوونی بزووتنەوەیەکی کۆمەاڵیەتی بەرین لە ناو ئێراندا. لە ماوەی دەسەاڵتدارێتی کۆماری ئیسالمی ،کۆمەڵگای ئێران بەسەر ٣ چین و توێژدا دابەش بووە ،چینی دەوڵەمەند ،چینی مامناوەند و چینی هەژار ،کە بەرە بەرە چینی مام ناوەندە و چینی هەژار تێکهەڵکێش بوون و چینی دەوڵەمەندیش کە هەموو دەست و پێوەندەکانی دەسەاڵت بووە و هەموو جۆرە ئیمکاناتێکی لەبەردەست دا بووە،و لەڕاستیدا پارێزەری دەسەاڵتە و زۆری بڕوا بە ناڕەزایەتیی نییە .بەاڵم چینی مام ناوەند تا ئاستێک توانیویەتی بزووتنەوەیەکی کۆمەاڵیەتی بۆخۆی پێک بهێنێت بۆ حەول دان بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانی خۆی لە کاتێکدا کە ئەو واڵتە سەرتاپای بووە بە نابەرابەری ئابووری ،تەحریمەکان، هەژاری ،بێکاری و ناسەقامگیری نرخی بازاڕی ئەرز و زێڕ و دابەزینی نرخی دراوی تمەن لە بازاڕە جیهانیەکاندا بەتایبەت لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا وەزعی ئابووری ئێران و بێ هیوابوون لە نەمانی هەاڵواردن و نابەرابەری و کێشەی ناو باڵەکانی دەسەاڵت لەالیەک و لەالیەکی ترەوە
کێشەی خەڵکی واڵتانی دراوسێی ئێران بەتایبەت کە لەسەر دەخاڵەتی ئێران لە واڵتەکەیانە ،بۆتە هۆکاری ئەوەی خەڵک ورە و گوڕ و تینێکی بێتە بەر و خۆی ئامادە بکات بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین و تەنانەت بۆ البردنی دەسەاڵتی سیاسی لە ئێران ، هەروەک لەو ناڕەزایەتیانەدا بینیمان کە هەموو درووشمەکان لەدەوری « مەرگ بۆ خامنەیی « کۆدەبۆوە و ئەوەش بوو بە هۆکاری ئەوەی کە دەست و پێوەندەکانی کۆماری ئیسالمی و لەسەرووی هەموویانەوە سپای پاسداران بە تووندترین شێوە بەرەوڕووی خۆپیشاندەران ببێتەوە. ئەگەر فالش بەکێک لێبدەین و ئەوجار بچینە سەر باسی سیاسەتی دەرەوەی ئێران و پێوەنددانی بە ناوخۆی ئێرانەوە ،من دەچمە سەرباسی ئەو مانۆڕە سەربازییەی نێوان ئێران و چین و رووسیە .لە رۆژەکانی رابردوو ئێران و چین و رووسیە مانۆڕێکی سەربازییان بەڕێوە برد کە بە بڕوای من کۆماری ئیسالمی بە جۆرێک لە جۆرەکان مانۆڕی بەو مانۆڕەوە لێدەدا ،وهەروەک بینیمان سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن رۆحانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرانی دەوڵەت و رژێم باسی لە گرینگی ئێران لە ناوچەکە دەکرد و پێیوابوو کە گۆیا ئەو گرینگییەی ئێرانە کە بۆتە هۆی ئەوەی چین و رووسیە حازر بوون مانۆڕی سەربازی لەگەڵ ئێران بەڕێوە ببەن ،بەاڵم لە ئەساسدا ئەوە نەبوو کە ئێران ئاوا لەناوخۆدا گەورەی دەکاتەوە و بە جۆرێک دەیەوێ بۆ چاوترسێن کردنی خۆپیشاندەران کەڵکی لێوەرگرێت بەاڵم واقعیەت ئەوەیە کە : لەماوەی چەند ساڵی رابردوو واڵتانی کەنداو وبەتایبەتی عەرەبستان گەلێکیان مانۆڕی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا و واڵتانی تر بەڕێوە بردووە، لەوانە مانۆڕە سەربازییەکەی مانگی ئۆکتۆبری ئەمریکا و عەرەبستان و هاوکات مانۆڕی مانگی نوامبری چین و عەرەبستان ،کە لەهیچیاندا خۆی بە هاوپەیمانی ستراتێژیکی چین و ئەمریکا نەناساند و بە پێچەوانە
نیشانیدا کە هاوکات دەتوانێ لەگەڵ هەر دوو الیەنە زلهێزە نەیارەکان دا پێوەندیی درووست بکات،لەوەش بەڕێوەبردنی لەکاتی گرینگتر مانۆڕ لەگەل پاکستان هەیئەتێکی بۆهیندووستان نارد و داوای لێکرد تا لە لەماوەی داهاتوودا بەیەکەوە مانۆڕی نیزامیان هەبێ لەکاتێکدا پاکستان و هیندوستان دوو واڵتی دراوسێن کە ناکۆکیان بەیەکەوە هەیە. لەڕاستیدا عەرەبستان توانیویەتی کارێک بکات کە سەرەڕای جیاوازی ستراتێژی زلهێزەکان و تەنانەت واڵتانی وەک هیند و پاکستان بتوانێت هەموو الیەنەکان ڕازی بەوە بکات کە نەتوانن دەست لە «ریاز» هەڵبگرن. بەهەرحاڵ مانۆڕی نیزامی چین و رووسیە و ئێران کۆتایی پێهات و ئاساییە کە هەموو الیەک رێژەیەکی زۆر لە زێدەڕۆیی لە نیشاندانی هێزی خۆیان نمایش بدەن ،بەاڵم لەو نموونەیەدا دەبێ بەدواداچوون بۆ ئەوە بکرێ کە بۆ ئێران مانۆڕ بەسەر ئەو مانۆڕەدا لێدەدا ! هەرئێستا پێوەندیی نێوان چین و رووسیە لەگەل عەرەبستان پێوەندییەکی پتە و بەرینە و لەهەمانکاتدا مەسەلەی گرینگی ئێران ئیسرائیلە لەکاتێکدا چین و رووسیە هەر بیر لەوە ناکەنەوە کە لەبەر ئێران پێداچوونەوە بەسەر سیاسەتیاندا لەهەمبەر ئیسرائیل بکەن و تەنانەت رووسیە ئاسمانی سووریەی بۆ ئیسرائیل وااڵ هێشتۆتەوە بۆ لێدانی دەست وپێوەندەکانی ئێران لە سووریە و هەر ئێستا کە مانۆڕیان لەگەڵ بەڕێوە بردووە بەاڵم هەم روسیە و هەم چین خاڵ بەخاڵی تەحریمەکانی سەر ئێرانیان جێ بە جێ کردووە .ئەو هاتو هاوارەی ئێران لەسەر ئەو مانۆڕە درووستی کردووە لەڕاستیدا لەسەر هیچە و چین و رووسیە بیرۆکە ستراتێژیەکانی خۆیان لە کەنداو بەڕێوە دەبەن و چ کۆماری ئیسالمی بێت و چ رژێمی داهاتووی ئێران هەرکەسێک بێت ئەوان حەول دەدەن پەرە بەو پێوەندییانە بدەن لەبەر ئەهدافی خۆیان و لەئەگەری
هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان ئێران و ئەمریکا تەنانەت لەنێوان ئێران و ئیسرائیلیش ئەوان نابنە هاوپەیمانی ئێران،چون لەراستیدا گەشەی ئابووریی چین لەسەر ئەساسی شەڕی ئەمریکا لە ئەفغانستان و عێڕاق بوو .هەر بۆیە لەوانەیە ئەگەر شەڕێکی تر لەو ناوچەیە روو بدات چین و رووسیە شەڕەکە بقۆزنەوە بەقازانجی گەشەی ئابووری خۆیان بە فرۆشتنی چەک و چۆڵی چینی و رووسی و هەر بۆیە ئیمکانی نییە کە هیچکامیان لە ئەگەری روودانی شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران و تەنانەت ئێران و ئیسرائیلیش پشتیوانی لە ئێران بکەن چون لەڕاستیدا شەڕ لەنێوان هەر الیەنێکدا روو بدات دەبێتە هۆکاری داڕمانی ئابووری ئەو واڵتانە . لەڕاستیدا بەپێچەوانەی ئەوەی کە لەناوخۆدا ئێران پێی دەڵێ « اقتدار دریا» یا « رزمایش سیاسی» ئەو مانۆڕە نە پەیامێکی سیاسی پێیە کە ببێتە هۆی پێکهێنانی بەرەیەکی نوێ و نە نیشانەی دەسەاڵتێکە بۆ ئێران لە کاتێکدا کە بەپێی قسەی ئێران دەبوو هەموو دەسەاڵتی کەنداو لەدەستی خۆیدا بوایە ،بەاڵم هەر ئێستا دەبینین کە چەندین واڵتی عەڕەبی و ئەمریکا و بریتانیا لەوێ بوونیان هەیە و بەزوویی هێزەکانی ژاپۆنیش دەگەنە کەنداو و فەڕانسەش لە مانگی داهاتوودا بە رێبەری هاوپەیمانەتی ئورووپایی هەڵدەبژێردرێت و لەوێ بەشدار دەبێت و هەموو ئەوانە نەتیجەی بێ تەدبیری لە هێرش بۆ سەر چەند بارهەڵگری نەوتی و تەئسیساتی نەوتی بوو ،ئەگەر بمەوێ کۆبەندیی بکەم دەبێ بڵێم کە هەموو ئەو کێشە دەرەکی و ناوخۆییانەی کۆماری ئیسالمی و بەتایبەت کووژرانی قاسم سولەیمانی لەو چەند رۆژەدا هەم کێشەکانی ئێرانی لەناوخۆ قووڵتر کردۆتەوە و هەم لەوە بەدوا دەبێتە هۆی الوازیی دەور و رۆڵی ئێران لە ناوچەکە و شکانی هەیمەنەی ئێران لە دەرەوە کە بەجۆرێک دەبێتە هۆی درووستبوونی بێ هیواییەک لەناو خودی دەسەاڵت کە لەو کاتە دا ئەگەری سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتیەکان لەالیەن خەڵکەوە بەهێزتر دەکات .
Dwaroj@komala.com
8
ژماره ( )٨٣ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠١/٠٨ ، Dwaroj@komala.com
سەرنوسەر:
رەزا کەعبی
بەڕێوەبەری نوسین:
هێمن بایەزیدپور
بۆ خوێندنهوهی دواڕۆژ لهسهر تۆڕی ئینتێرنێت سهردانی www.komala.comبکه ن پەیوەندی dwaroj@komala.com
کۆڵبەریی و شەڕی مان و نەمان بۆ تیکەیەک نان
محەممەد ئەمینیان تەرمی فەرهاد خەسرەوی ،ئەو میرمنداڵە 14سااڵنەیەی کورد کە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 2019_12_17لەکاتی کۆڵبەریدا بەهۆی بەفرو ڕنووەوە بێسەروشوێن ببوو، پاش 4ڕۆژ گەڕان لەالیەن خەڵکی مەریوان و ناوچەکانیەوە دۆزرایەوەو لە نێو ئاپۆرای جەماوەرو لەکاتێکدا بە جامانە داپۆشرابوو، بەخاک سپێردرا. فەرهاد لەگەڵ برایەکی دیکەی بەناوی ئازاد خەسرەوی هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەرانی ڕۆژهەاڵتی کوردستان ،لەکاتی کۆڵبەریدا لە ملەی تەتەی هەورامان دەکەونە بەر ڕنووی بەفرو هەر ئەو ڕۆژە تەرمی ئازاد دۆزرایەوەو فەرهاد بێسەروشوین ببوو. گیان لەدەستدانی ئەو دوو برایە ،کە بەمەبەستی وەدەست خستنی پاروویەک نان بەم سەرمایە ڕوییان لە شاخەکان کردبوو، ناخی کۆمەڵگای ڕۆژهەاڵتی هەژاندووە و خەڵکی کوردستان دەسەاڵتی داگیرکەری کۆماری ئیسالمیی و هەاڵواردنە سیاسی و ئابووریەکانی ئەو رژیمە بە هۆکاری سەرەکی پەنا بردنی الوانی کورد بۆ پیشەی پڕ مەترسیی کۆڵبەری و روودانی کارەساتی دڵتەزێنی هاوشێوەی ڕووداوەکەی ملەی تەتەی هەورامان لەقەلەم دەدەن. فەرهاد و ئازادی خەسرەوی خەڵکی گوندی نێی مەریوانن و ئەو گوندە وەکوو هێمایەک بۆ خۆڕاگری نەتەوەیی و خەبات بۆ رزگاریی کوردستان دادەنرێت .تەرمی فەرهاد لە کاتێکدا بە جامانە داپۆشرابوو کە وەکوو هێمایەک بۆ خەباتی نەتەوەیی لە رۆژهەاڵتدا جێی گرتووە ،لەسەر دەستی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی مەریوان و بەدەم دروشمدانەوە لە گوندی نێ بەخاک سپێردرا .و درووشمی “مردن بۆ دیکتاتۆر” و هەروەها “جەرگمان سووتاوە ،بۆ نان شەهیدمان داوە” ،بەشێک لە دروشمەکانی خەڵک بوون. سااڵنە بە دەیان کۆڵبەری کوردی ڕۆژهەاڵت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسالمی دەکوژرێن و بریندار دەبن و کۆڵبەران لە ترسی تەقەی پاسدارانی ئێران ،ناچارن رێگای سەخت و هەڵدێر بۆ کۆڵبەری هەڵبژێرن کە ئەویش بەهۆی سەرماوسۆڵەوە رووداوی نەخوازراوی هاوشێوەی رووداوەکەی ملەی تەتەی
لێدەکەوێتەوە. الوان و خەلکی ڕۆژهەاڵت لە کاتێکدا ناچارن پەنا بۆ پیشەی پڕ مەترسیی کۆڵبەریی ببەن کە نیشتمانەکەمان پر پیت و بەرەکەتە و ئەگەر سیاسەتی جیاکاری داگیرکەران نەبێت سەرجەم دانیشتووانەکەی دەتوانن لە ئاستێکی بەرزی گوزەراندا ژیان بەسەر ببەن. بیرمەندانی نەتەوەیی لەو بڕوایەدان ڕێگای دەربازبوون لەم کارەسات و نەهامەتییانە، تەنیا و تەنیا رزگاریی نەتەوەیی و دامەزراندنی کیانێکی سەربەخۆی کوردییە. کۆڵبەریی یەکێکە لە کارە سەختەکانی کوردانی رۆژهەاڵتی کوردستان .لە الیەکەوە بارێکی قورسیان لەسەر پشتە و لەالیەکیشەوە گولـلەی پاسەوانانی سنوور، مەترسی رێگەوبان و مینەچێندراوەکان کارەکەیانی سەختترکردووە. تەنیا لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 24 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و 44ـی دیکەش برینداربوون .هۆکاری گیان لەدەستدان و برینداربوونەکانیشیان بۆ تەقەی پاسەوانانی سنوور ،کەوتنە خوارەوە و تەقینەوەی مین دەگەڕێتەوە. خەبەرەکە زۆر کورت بەاڵم ماڵوێرانکەرە.
تاکە ڕێگەیەکە بۆ دەرباز بوون لە دێوەزمەی بێکاری .هەر وەک دەزانین پەیدا کردنی کاری شەرافەتمەندانە بەشێک لە فەرهەنگی کوردەوارییە و هەر لە مێژە منداڵی کورد بەوە گۆش کراوە .بۆیە زۆرجار مرۆڤی کورد خۆی لەو پیشە و ئیشانەی دوور ڕادەگرێت کە بە جۆرێک کەرامەتی مرۆڤی تێدا پێ شێل دەکرێت .یاخود توخنی ئەو کارانە ناکەوێت کە خەسار بە ئەندامانی کۆمەڵ دەگەیەنێت و ئەو کەسانەی کە ئەو کارانە دەکەن بە گشتی الی خەڵک ناشرینن .یەکێک لەو کارانەی کە ئەمڕۆیش لە کوردستان و ناوچە سنوورییەکان بۆ بژێوی ژیان لە الیەن لەشکری بێ ئەژماری بێکارانەوە هەڵبژێردراوە ئیشی کۆڵبەرییە کە لە کۆنەوە وەک کاسبی سەیری کراوە و خەڵک وەک کارێکی شەرافەتمەند سەیری دەکەن و لەو ڕێگەیەوە بژیوی ژیان بە دەست دێنن .ئەوان بەو کۆڵبەرییە قەت شتومەکێکیان نەهێناوە کە خەسار بە کۆمەڵگا بگەیەنێت ،کەچی ڕۆژ نییە هەواڵی کوشتن و بریندار بوون و هەڵدێران و ڕەق بوونەوەیان نەبیسین و بەداخەوە لەم چەند ساڵ و مانگەدا ئەوەندە دووپات بووەتەوە
منداڵێکی پێ هەتیو دەکەوێت ،باوکودایکێک جەرگیان پێی دەسووتێت ،خێزانێک بێ باوک دەبێت و نان هێنەری ماڵیان نامێنێت .بەڵێ هەواڵە تاڵەکە ئەوەیە :ئەمڕۆ کۆڵبەرێک لە سەر سنوور کوژرا .بێگومان ئەو کۆڵبەرە کە بەیانی لە ماڵەوە هاتوەتە دەرەوە ئەندامانی خێزانەکەی چاویان لە دەستی بووە کە ئێوارە بە دەستی پڕ بگەڕێتەوە تاکوو سفرەیان بەتاڵ نەبێت و بە برسێتی سەر نەنێنەوە .کەچی ئێوارە تەرمی خوێناویی ئازیزەکەیان بۆ دێننەوە و بەجارێک کۆستیان دەکەوێت .هەژارییەکەیان بەس نەبوو ئەوجار هەتیوی ،جەرگ سووتاوی، خەمباری و تازیەباریش دەبێتە بەشێک لە ژیان و چارەنووسیان ،.ئەوە کارەساتە بۆ چینێک لە خەڵکی کۆمەڵگاکەمان کە پیشە و کاریان وابەستەی سنوورە و کۆڵبەری
کە ئەو کارەساتانە خەریکە الی جەماوەر ئاسایی دەبێتەوە و بۆ بکوژەکانیش قوبحی نامێنێ و یاسایەکیش نییە پارێزگارییان لێ بکات .هەروەک دەزانین لە سەردەمی شەڕی چاڵدران و دابەشکردنی کوردستانەوە و لەو کاتەوە کە سنووریان دانا و شاخ و دۆڵ و باخ و مەزرای خەڵکیان لێک دابڕی سەرەڕای هەموو بەربەست و کەند و کۆسپ و تەنگەژەیەک کە درووست کرا ،تاکوو ئێستا لە نێوان بەشەکانی کوردستاندا ئەم دیو و ئەو دیو کردن بوونی هەیە و سنوور لە الیەن خەڵکی نیشتەجێی سنوورەکانەوە بەفەرمی قەبووڵ نەکراوە و ڕەسمییەتی نییە و نەشتوانراوە تێکەڵ یان کۆتایی پێ بێنن .لەو سەردەمەوە تاکوو ئێستا هەرگیز نەتوانراوە پێش بە ژن و ژنخوازی خەڵکی هەردوو دیوی سنوور بگیرێت.
کار و کاسبی هەمیشە لە نێوان خەڵکی هەردوو دیوی سنوور بوونی هەبووە .زۆر جار کشتوکاڵ و باخداری و ئاژەڵداری لە دژوارترین هەلومەرجیشدا لە نێوان خەڵکی ناوچە سنوورییەکاندا بە هاوبەشی هەردوو ال ئەنجام دراوە .فەال و وەرزێڕ و باخداری ئەم دیوی سنوور لەو دیو کاری کردووە و بە پێچەوانەشەوە ئەوان لەم دیوی سنوور کاریان کردووە .ئەمە لە سەر هەموو ئەو سنوورانەش بوونی هەیە کە گرێبەستی سایکس پیکۆیش دیاریی کرد و تایبەتە بە هەموو بەشەکانی کوردستان .تا دەیەکانی سەرەتای سەدەی بیست گەرمیان و کوێستان کردنی عێاڵت و خێڵە کۆچەرییەکان وەک سااڵنی ڕابردوو لەو ناوچانەدا کە سنووریان بۆ دانرا هەر بەردەوام بوو و لەوەڕگەی ئاژەڵی خێڵە جافەکانی شارەزوور لە باشوور، کوێستانەکانی ڕۆژهەاڵتی کوردستان بوون. بازرگانی کردن و گواستنەوەی جۆرەها شتومەکیش لە نێوان باشوور و ڕۆژهەاڵتی کوردستان لەو سەردەمەوە تاکوو ئەمڕۆ پیشەی خەڵکە و قەت دانیشتوانی ناوچەکە وەک کارێکی قاچاخ و نایاسایی سەیری ناکەن و بە شانازییەوە پێی دەڵێن کاروانی و کاسبی کردن و تەنانەت ئەم ئیشانە بە جۆرێک لە ناو خەڵکدا ڕەگی داکوتاوە کە لە گۆرانییە فۆلکلۆریکەکانیشدا ڕەنگی داوەتەوە .هەرچەن حکومەتە ناوەندییەکان بەتایبەت لەم سەد ساڵەی ڕابردوودا بە دانانی دەیان یاسا و بە جۆرەها زەبر و زەنگ و هێزی سەربازی هەوڵیان دا پێش بەو جۆرە کاسبی و تێکەڵییەی خەڵک بگرن، بەاڵم لەبەر سروشتی ناوچە سنوورییەکان و بە هۆی تێکەڵی مێژوویی و کولتووری و چارەنووسی سنوورنشینەکان و لەبەر ڕیشەداربوونی ئەو تێکەڵییە نەیان توانیوە پێشی پێ بگرن و ئێستا و لە داهاتووشدا هەر بوونی دەبێت. بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئەو دوو واڵتە بەتایبەتی ئێران بەداخەوە گوێیان بەو ڕابردووە ڕیشەدارە نەداوە و ئەگەر ئاشنای
ئەو مێژووە و ئەو تێکەڵییەی خەڵکی هەردوو دیوی سنوور بوایەن بەشێوەیەکی تر لەگەل ئەو گرفتەدا بەرەوڕوو دەبوونەوە و ڕێگەچارەیەکیان بۆ دەدۆزییەوە و بە شێوەیەکی توندوتیژانە هەڵسوکەوتیان لەگەل ئەو بابەتەدا نەدەکرد .ئەوان ئەگەر بە شێوەیەکی مەیدانی و زانستییانە ئەو کێشەیان بخستایەتە بەر لێکۆڵینەوە و خەسارناسییان بکردایەت ڕۆژانە لە سەر سنوور کاروانچییەکان کە ئێستا ناوی کۆڵبەریان بەسەردا بڕاوە ئاوا بەبێ ترس نەدەدرانە بەر دەسڕێژی گوللە و جەرگی دایکان نەدەسووتێنران و بنەماڵەکان کۆستیان نەدەکەوت و داخدار نەدەکران و بۆ ئەو گەنجانەی کە بەس بۆ پارووە نانێک و بۆ ڕزگاری لە دەستی بێکاری ڕوو لەو کەژوکێو و شاخ و داخە سنوورییانە دەکەن و گیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە ڕێگە چارەیەکی تر دەدۆزرایەوە. بۆیە لێرەدا بە پێویستە کۆمەڵگا بەگشتی ببێتە زمانی ئەو چینە و هاواریان بگەیەنن بە گوێی کەسایەتییە بە ئینسافەکانی ناو جەغزی دەسەاڵت ،بەتایبەت ئەوانەی کە لە مەجلیسدا خۆیان بە نوێنەری خەڵکی ناوچە کوردنشینەکان دەزانن پێویستە بە پرۆژە یاسایەک لە پارلمانی ئێران کوشتنی کۆڵبەر قەدەغە و بەشێوەیەکی ڕیشەیی گرفتی بێکاری بۆ هەمیشە چارەسەر بکەن .هەروەها توێژەکانی کۆمەڵگا و چاالکانی مەدەنی و تەنانەت فەرمانبەرانی حکوومەتیش پێویستە لە بەرانبەر ئەو کوشتارەدا دەنگ هەڵبڕن و داوا لە بەرپرسان بکەن لەباتی کوشتنی کۆڵبەران ڕێگە چارەیەکی تر بۆ بێکاری خەڵک و بەتایبەت کۆڵبەران بدۆزنەوە.