پێویستی داڕشتنی ئێستراتژییەکی سۆسیالیستی
ئێران و کوردستان لە ناو بازنەی گڵۆباڵ پۆلیتیکدا
》 4
》3
دوو ههفتهنامهیهكی سیاسی گشتییه
پێوەست بوونی دەستەیەکی کەی الوان بە هێزی کۆمەڵە
》8
ژماره ( )٨٥ساڵی هەشتەم
دهریدهكات
نرخ 500 :دینار
dwaroj@komala.com
كۆمهڵهی زهحمهتکێشانی کوردستان
١٨ - ٢٠٢٠/٠٢/١٧ی بەفرانباری 1398
سەروتار
یادی ٥٠هەمین ساڵیادی دەستپێکی خەباتی کۆمەڵە ،بەرز ڕاگیرا
٢٢ی رێبەندان بکەینە ئەزموون
عومەر ئێلخانی زادە گەلێک گرینگە لە بارودۆخێکدا کە خەڵکی ئێران لەگەڵ دەسەاڵتێکی درندە و هەوسارپساو و تێکدەر لە بەربەرەکانێ و ملمالنێ دان ،ئەزموونەکانی رابردوو بخەینەوە بەرچاو. نەفرەت و بێزاریی رەوای جەماوەری خەڵک لە دەسەاڵتی پاشایەتی و سەرکوت و داپڵۆسینی سیاسی ،خۆڵقێنەری شۆرش و راپەرینی ١٣٥٧بوو .خوولیا و ئارەزووی خەڵک ،دێموکراسی و رزگار بوون لە چەوسانەوە و سەرکووت بوو ،بەاڵم بە پێچەوانە رژیمێکی درەندەتر و سەرکوتگەر وچەوسێنەرتر دەسەاڵتی گرتە دەست .بەاڵم هەر وەک چلۆن رەوایی و ئامانجی خەڵک لە بەربەرەکانێ و خەبات لە دژی دەسەاڵتی پێشوو بە مانای رەوایی دان و خواستی هاتنە سەرکاری ئەم حکوومەتە نییە ،بەاڵم ئەوەش راستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە هەرگیز بە مانای خۆزگەخواستن و پەسندی دەسەاڵتی پێشوو نییە وبە دڵنیاییەو واش نییە .بە دەرس و ئەزموون وەرگرتن لە رێبەندانی ،١٣٥٧ملنەدان و راپەرین لە دژی ئەو دەسەاڵتە پێویستییەکی ئینسانی،نەتەوەیی و ئازادیخوازانەیە. هەڵبەتە بەر لە هەموو شتێک لە بیرمان نەچێ کە نەک هەرگیز نابێ هەموو الیەنەکانی راپەرینی ئەو کات لەدژی دەسەاڵتی پەهلەوی پیرۆز بکەین،بەڵکوو بۆ بەرچاو روونی و وشیاری زیاترمان لە خەبات و شۆرشی داهاتوودا و،بۆ ئەوەیکە تەنیا بە هۆکاری نەفرەت و بێزاریی رەوامان لەو رژیمە ملکەچی هەموو ئاڵترناتیڤ و جێگرەوەیەک نەبین،یان چلۆن ببینە بەربەست لەبەر دەم خۆ زەقکردنەوەی ئاڵترناتیڤە نادێمۆکرات و دژە خەڵکییەکان، پێویستە بڤە و تابۆی شرۆڤە و لێکدانەوە
...بۆ ل 2
جومعە ٢٥ی رێبەندان لە رێورەسمێکدا لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە رێز لە یادی پەنجا ساڵەی کۆمەڵە گیرا. ئەم ریۆڕەسمە کە بە بەشداری کۆمەڵێک میوان و نوێنەرانی حێزب و رێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان و هاوڕییانی پێشمەرگەی جێگیر لە ناوەندی سەرکردایەتی بەڕێوە چوو سەرەتا بە سرودی رەسمی کۆمەڵە
لە
و چەند ساتێک وەستان بە بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە یادی ئازیزی کاک حەمەحسەین کەریمی و هەموو گیانبەختکردوانی ریزەکانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی رزگاریخۆازی کوردستان دەستی پێکرد و پاشان هاوڕێ عومەر ئیلخانی زادە سکرتێری گشتی کۆمەڵە قسەو باسێکی پێشکەش بە بەشدار بووان کرد و ئاورێکی کورتی لە
سەردەمی دامەزرانی کۆمەڵە و داهاتوو کرد و ئاماژەی بەوەدا تا ئەوجێگەیەی کە لە توانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشاندا بێت بۆ نزیککردنەوە و هاوکاری و نزیکی زیاتر لە نێوان الیەنەکانی کۆمەڵەدا تێدەکۆشێت. لە برگەیەکی دیکەی قسەو باسەکانی سکرتێری گشتیدا تەئکید لە سەر پتەوتر کردنی هاوکاری الیەنە
کوردستانیە کان لە ناوەندی هاوکاری حێزبەکانی کوردستانی ئێران کرایەوە. لەم رێوڕەسمە دا وێڕای شێعر و سرود چەندین بروسکەی پیرۆزبایی لە الیەن حێزب و رێکخراوە سیاسی و کوردستانیەکانەوە خوێندراوە. هەر لە درێژەی ئەم رێورەسمە دا کۆمەڵێک لە کچان و کوڕانی ئازادیخۆاز بە ڕێزەکانی کۆمەڵە پەیوەست بوون.
ڕاگەیاندراوی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان
لەم بارودۆخەدا کە ئێران لەبەردەم رەوتی گۆرانکاریی جیددی دایە و بزووتنەوەی جەماوەری بە ئامانجی الدانی ئەم دەسەاڵتە هاتۆتە مەیدان، لە کاتێکدا کە بەتایبەت لەم سااڵنەی دواییدا کوردستان پێشەنگی خەباتی مەدەنی و هاوپشتی و یەکگرتووییە و هەروەها سەلماوە کە کۆماری ئیسالمی پاش ٤١ساڵ و سەرەڕای لەشکرکێشی و داگیرکاریی،سەرکوت و داپڵۆسینی دڕندانە و بێ بەزییانە، بە کوشتار و ئەشکەنجە و ئێعدام و سێدارە ،هەرگیز نەیتوانی کوردستان بە چۆکدا بێنێ و پێوەندی خەڵک و حیزبە سیاسیەکان بپچڕێنی ،بە ئاشکرا و بە روونی دەبینین کە هەتا
ئێستاش کوردستان وە بیروڕای گشتی جەماوەردا و لە بەرچاوی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیدا رەوایی و مافەکانی حاشاهەڵنەگرە و کوردستان وەک هەمیشە مەتەرێزی و سەنگەر سێکۆالریزم و ئازادیخوازیە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو راستیانەی سەرەوە کۆمەڵە گەلێک ئەرکی قورس و گرینگ و نوێی لەسەرشانە.ئێمە بۆ جارێکی تریش لەبەردەم تاقی کردنەوەیەکی مێژوویی و کۆمەاڵیەتی نوێ داین،سەر لە نوێ و جارێکیتریش چاوەڕوانیەکانی جەماوەر لە کۆمەڵە چۆتە ئاستێکی بەرزتر لە جاران ،هەر بۆیە پێویست و گرینگە سەرخەتی
سیاسەت و بۆچوون و هەڵوێستەکانی خۆمان بە رۆشنی باس بکەین. لەم رۆژە پڕ لە شانازی و پڕشکۆیەدا و لە یادی پەنجاساڵەی کۆمەڵەدا رایدەگەیەنین کە ئامانجی سەرەکی و لە پێشینەی ئێمە هەر وەک رابردوو پشت بەستن بە بزووتنەوەی جەماوەریی ،ئەزموون وەرگرتن لە خەباتی مەدەنی ئێستای کوردستان و گەشەپێدان و بردنەسەری ئاستی
ئەم لێهاتوویی و داهێنانە وپشتیوانی و بەهێزکردنی هەڵسووڕاوان و چاالکانی ئەم بوارەی خەبات و پشتگیری کردنی رەوتی دێمۆکراسی و ئازادییە سیاسیەکان و گەشەپێدان و بە هێزکردن و تۆکمەکردنی هێزی پێشمەرگە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان
...بۆ ل ٧
سیاسی
ژماره ( )٨٥ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٢/١٧ ، Dwaroj@komala.com
3
ئێران و کوردستان لە نێو بازنەی گڵۆبال پۆلێتیکدا
ناسر چەورۆکە
ئەم وتارە هەوڵ دەدا وێنایەکی خێرا لە رووداوەکانی ئێران ،خۆڕهەاڵتی ناوەڕاست ،جیهان و چۆنێتی پێکەوە بەستراوەیی ژێئۆپۆلێتیکیان شی بکاتەوە و تا ڕادەیەک ئاو بە تۆزی ئەم کێشمەکێشە فرە ڕەهەند و ئاڵۆزانەی ئێستای جیهان و ئێران دا بکا و لەوێشەوە ئیمکانی وێنا کردنی خەتی دروست بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازانەی کوردستانی ڕۆژهەاڵت بە گشتی و بە تایبەت کۆمەڵە جەبهەی چەپی ئەم بزاڤه کوردیە بڕەخسێنێ . بۆ دەسپێک وچوونە ناو باسەکە پێویستە سەرەتا تێگەیشتنێکی دروستمان لە سەر باری ژێئۆپۆلێتیکی خۆڕهەاڵتی ناوەڕاست لە بازنەی گلۆباڵ ژێئۆپۆلێتیک هەبێ .سەرەتا دەبێ بپرسین بۆ خۆڕهەاڵتی ناوەڕاست چەقی پاڵە پەستۆ و پێک دادانی فیزیکیی هێزە زل و مام ناوەندەکانە ؟ بۆ شی کردنەوەی ئەم بابەتە النیکەم بگەڕێینەوە بۆ دەبێ سەدەی بیست و مێتۆدی زاڵی سیاسی واڵتانی جیهان لە بابەت پاوانخوازی جوگرافی و ئایدۆلۆژی .نیوەی یەکەمی سەدەی بیست لووتکەی بەکارهێنانی هێز و تاقەتی مرۆڤه بۆ سەپاندنی حوکمرانی لە مێژووی مرۆڤ دا ،بە شێوەیەک واڵتانی جیهان به بێ گوێ دان بە بەرژەوەندی ئابووری بۆ زیاد کردنی سنووری جوگرافیای حوکمڕانی شەڕی مان و نەمانیان کرد .دوو شەڕی جیهانیان بەرپا کرد و دەرەنجام هەموو بە یەکەوە زەرەریان کرد و هیچ واڵتێک بارتەقای تێچووی مادی و مرۆیی نەیتوانی سنورەکانی حوکمڕانی بە شێوەی جێگیر بسەپێنێ و لە یەک ڕستە دا ئابووری وێڕای فاکتەرەکانی تر، فاکتەرێک بوو لە خزمەت سیاسەت دا . لە نیوەی دووهەمی سەدەی بیست، جیهانی شەکەت و داڕماو لە شەڕ ،بەرەوڕووی قەیرانە لۆکاڵی و ناوخۆییەکان بۆوە ،ڕەوتی ماشێنەبوون (ئۆتۆماسیۆن) و پێویستی به وزه لە واڵتانی زلهێز
گەیشتبووە ئەوپەڕی خۆی ، ناجێگیر بوونی ماڵیی لە هەموو واڵتانی جیهان ببو بە دیاردە و هەروەها بزوتنەوەکانی ناڕەزایەتی لە کوالیتی ژیان زۆربەی واڵتانی شەڕ لێدراوی گرتبۆوە .ڕێک لەم دۆخە دا زڵهێزەکان بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانانە لە ئەنجامی سوڵحێکی تەنک مێتۆدێکی دیکەیان تاقی کردەوە کە زۆر پێشتر لە سەدەی هەژدە ماژیناڵەکان (نێئۆکالسیکەکان) وەک جان میل و ویلیام جۆنز باری تێئۆریەکەیان لە ئاستی ناوخۆ دا لە ئابوری سەرمایەداری دا شی کردبۆوە : جێگیر کردنی هێژمونی سیاسی لە ڕێگەی هاوسەنگی ئابوری . لەمەو دوا واڵتانی زلهێز ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ئەمەیان بۆ دەرکەوت کە دەستی شاراوەی سیاسەت لە سەر لەشی دیاری ئابووری پینە دەکرێ لێرە بە دواوە سیاسەت هەر چی زیاتر چووە خزمەت ئابووری .بەاڵم گەشەی ئابووری پێویستی بە ڕادەیەکی زۆر لە وزە بوو .خۆرهەاڵتی ناوەڕاست وەک گەورەترین داخڵەی وزە ،لە ناوچەیەکی کەم بایەخی ژێئۆپۆلێتیک بوو بە ستراتژیکترین ناوچە ی جیهان .به گشتی گەشەی ئابووری وەک فاکتەری سەرەکی لە ژێئۆپۆلێتیک ،بە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئاستی ڕۆچوون لە خۆرهەاڵتی ناوەڕاست پێناسە دەکرا و هەتا ئێستاش ئەم پێناسە زاڵە بەردەوامه . شی کردنەوەی سەرجەم رووداوەکانی خۆڕهەاڵتی ناوەڕاست و خەت وکرداری سەرجەم واڵتانی خۆڕهەاڵتی ناوەڕاست لە تاقەتی ئەم وتارە دا نیه ،بەاڵم پێویستە ئەوە بوترێ هاوکات یا نزیک لە دەسپێکی نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەم و بەرز بوونەوەی بایەخی خۆڕهەاڵتی ناوەڕاست لە هاوکێشەکانی جیهانی دا کورد وەک نەتەوەیەکی بێ کیان و دابەشکراو (النی کەم بە سەر چوار واڵت دا) ،دەستی بە خەباتێکی نوێی سیاسی لە دوو پارچە دا کرد، ئەم دوو پارچەیە دەکەوتنە سنوری جوگرافیای سیاسی ئێران و عێراق ،دوو واڵت کە بە یەکەوە زیاد لە سەتا سی نەوتی خۆرهەاڵتی ناوەڕاستیان لە دەست دابوو ، کە لێرەدا فوکوس دەخرێتە سەر رووداوەکانی پەیوەندیدار بە ئێران ( هەڵبەت پێویستە ئەوەش بڵێین هەر رووداوێک لە جیهان دا کەم تا زۆر ،ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆ کاریگەری دەکاتە سەر گلۆباڵ ژێئۆپۆلێتیک ،بەاڵم ئەمەی لێرەدا باس دەکرێن ،ئەوانەن لە پەیوەندی ئێران دا ڕاستەخۆ و گرنگن ). گۆڕانکاری و تایبەتمەندیەکانی ژێئۆپۆلێتیک لە قۆناغی شەڕی سارد لە کۆتاییەکانی شەڕی جیهانی دووهەم رەزا شا وەعدەی هاوکاری هێزی نازیەکانی دا بۆ هێرشی سۆڤیەت .شکستی نازیەکان بووە هۆی بۆشایی ئەمنی لە بەشێکی بەرچاوی جوگرافیای سیاسی ئێران دا ،لەم بۆشاییە سەربازی-
ئێران ،بزوتنەوە سیاسیەی نوێیەکی کورد لە کوردستانی ئێران دا ،کورد توانی لە جوگرافیایەکی سنوردار دا یەکەمین کیانی کوردی کۆماری کوردستان به پاڵپشتیسۆڤیەت پێک بهێنێ . پاش شەڕی جیهانی دووهەم و دەسپێکی شەڕی سارد ،هەر دوو جەمسەری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەاڵت هەر چەند لە شەڕی جیهانی دووهەم لە یەک بەرە دا بوون بەاڵم پاش جەنگی جیهانی باری پۆلێن بەندی ئیدئۆلۆژی توانی دووبارە بە هێزی زیاترەوە خۆی دەرخاتەوە .واڵتانی براوەی شەڕ ئامریکا -سۆڤیەت و چین لە سەر سنوری شەڕ دەستیان کرد بە کێبەرکێی خۆ قایم کردن. هەر جەمسەرێک پێشکەوتنی ئابووری ،تەکنۆلۆژیا ،سەربازی ،دیپلۆماسی و لە گەڵ ئاستی جەمسەری بەرامبەر دا دەخەماڵند . بە لە بەر چاو گرتنی دوو مەترسی نارەزایەتی لە کوالێتی ژیان لە ناوخۆ و هێرشی واڵتانی تر لە دەرخۆ ، دوو فاکتەری ئابووری و سەربازی بوو بە لووتکەی کێبەرکێی واڵتان لە سەرووی هەموویان جەمسەری ڕووسیا ئامریکا و جەمسەری و چین .لە قۆناغی شەڕی سارد دا هەر واڵت و بزوتنەوەیەک بە پێی جۆری موناسباتی لەگەڵ ئەم دوو جەمسەرە زڵهێزە دا پێناسە دەکران .واڵتانی پۆلێن کراو بە سەر دوو جەمسەر دا بە پێی هێز و توانایان وەک کارتی دەستی جەمسەرەکان بۆ گەیشتن به لێواری هاوسەنگی لە سەرەتای دەسپێکی شەڕی سارد دا لە کار دەکران .لە ئەنجامی پرۆسەی خێرای هاوسەنگی جوگرافیایی نێوان جەمسەرەکان، کۆماری کوردستانیش بە خێرایی پاش ١١مانگ به ڕێکەوتنی ئێران و سۆڤیەت لە بار چوو و ئەم ئەزموونه لۆکاڵییه بووە قوربانیی ملمالنێیەکی گلۆباڵ . سەرەولێژیی جەمسەری ڕۆژهەاڵت و ئێران بە یەکەوە. خەڵکی واڵتانی کۆمۆنیستی و لە سەرووی هەموویان سۆڤیەت و چین لە ماوەی شەڕی سارد دا ،یەکێک لە قورسترین قۆناغەکانی مێژوویان بوو ،ئێعدام و قڕ بوونی ملیۆنان کەس لە سۆڤیەتی ستالین و چینی مائۆ یەکێک لە ڕەشترین قۆناغەکانی مێژووی نوێی مرۆڤایەتیە . ئێران کە وێڕای زۆربەی هەرە زۆری واڵتانی خۆرهەاڵتی ناوەڕاست لە بلۆکی ڕۆژئاوا دا پێناسە دەکرا ،بەاڵم بە کردار لە ناوەندی هەر دوو جەمسەر دا بەرژەوەندیەکانی دەچنیەوە ،شای ئێران لە الیەک لە ساڵی ١٩٥٩ڕێکەوتنی دوو الیەنەی لەگەڵ ئامریکا لە مەڕ ئیجازەی بە کار هێنانی خاکی ئێران لە الیەن ئامریکا وە ئیمزا کردبوو و لە الیەکی ترەوە ڕێکەوتنی ئابوری ،سەربازی ، زانستی ،فەرهەنگی و لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت هەبوو .سۆڤیەت بوو بە یەکەم واڵتی هاوردەکاری شت و مەکی نانەوتی و پێویستی چین بە وزەی بەرهەم هێنان ،چینی کرد بە
گەورەترین مشتەری نەوتی ئێران ، لە الیەکی ترەوە ئەندامی سێنتۆ (ڕێکخراوی پەیمانی ناوەندی) لەگەڵ ڕۆژئاوا بە تایبەت بەریتانیا و ئامریکا بوو .ئەم دوو ڕەهەندی بوونی ئێران نه بۆ ڕووسیا و نە بۆ ئامریکا نەخوازراو ،بەاڵم ئەمری واقیع بوو . شەڕی ساردی نێوان ئامریکا و ڕووسیا ،گۆڕانی بنەڕەتی لە کەرتی ئابوری پاش مائۆ لە چین و گەشەی بەرهەم هێنان و گران بوونی نرخی نەوت بووە هۆی ئەوەی ئێران ببێتە لوتکەی یەکالیی کردنەوە بۆردی ئابوری-سیاسی هێمنانه ی هەر دوو جەمسەرەکە و شای ئێرانیش تەڕاتێنی دیپلۆماسی تێدا دەکرد . هەر وەک ئاماژەی پێ کرا لە پاش مەرگی مائۆ لە چین و ستالین لە سۆڤیەت ،هەر دوو واڵت بەرە بەرە روویان لە گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ئابوری واڵت کرد و هەندێک ئازادی سنورداریان بۆ هاواڵتیان بە ڕەسمی ناسی .ئەم پڕۆسەیە دەرنجام بووە هۆی سەرهەڵدانە نەتەوەیی و دێمۆکراتیکەکان وداڕمانی یەکێتی سۆڤیەت .سیمبۆلی ئەم گۆرانکاریە ڕووخانی دیواری بەرلینه .بەاڵم ئەوەی جێگەی سەرنجە لەم دۆخە دا ،تێئۆری ئایزنهاوەر (هەڕەشەی هێرشی واڵتێکی کۆمۆنیستی بۆ سەر واڵتێک سەر بە جەمسەری ڕۆژئاوا و پێویستی تەداخولی ئامریکا) بە هۆی نەمانی هەڕەشەی رووسیا بۆ سەر ئێران زەروورەتی نەما و لە الیەکی ترەوە ئێران رووبەڕووی ناڕەزایەتی بەرفراوانی ناوخۆیی بۆوە. ناڕەزایەتیە ناوخۆییەکانی ئێران به گشتی دوو توێژ بوون :شیعەکان و چەپەکان .بە دڵنیاییەوە لەم قۆناغە دا رۆژاوا بۆ گوزار لە دەسەاڵتی پاشایەتی ئێران لە نێوان ئەم دوو توێژه ،مەزهەب هەڵدەبژێرێ بۆ پشتیوانی . ڕۆژئاوا لە بەرداشی شیعە و کۆمۆنیزمی ئێرانی دا. لە مێژووی سیاسەتی هاوچەرخ دا،رۆژ اوا به گشتیی پاش دەخاڵەت لە مەسەلەی فەلەستین و ئیسرائیل ئەزموونی دووهەم جار بوو
موعامەلەی سیاسی لەگەڵ ڕەوتێکی مەزهەبی تاقی دەکردەوە ،ئەوەی ڕۆژاوا لێی بێ ئاگا و بێ ئەزموون بوو ئەوە بوو کە دژایەتی ڕۆژاوا لە مەزهەب و کلتوریەوە هەتا ئاراستەی سیاسەت و ستراتیژیەکەی خاڵی بنەڕەتی پێناسەی بزوتنەوە شیعەگەرایی ئێران بە سەرکردایەتی خومەینی بوو و خومەینی ئەم تایبەتمەندیەی لە هەموو کاسێتێک دا (زۆربەی پەیامە گشتیەکانی خومەینی لە ڕێگەی کاسێتەوە باڵو دەبوونەوە) دووپات دەکردەوە . هەڵبەت پێویستە ئەمەش بوترێ کە ئەم دژایەتیە قەهریە لە ڕۆژاوا وەک ماتۆڕی گەشەی سەرمایەداری لە ناو چەپی ئێرانیش دا نەک به کردار بەڵکە بە تێئۆریش خاڵێکی جەوهەری بوو. شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران کە هۆی بووە دەرەنجامەکەی دامەزراندنی کۆماری ئیسالمی و مۆنۆپۆل کردنی هەموو بوارەکانی ژیان لە کلتوورەوە تا سیاسەت . لە سۆنگەی کوردستانەوە شۆڕشی ١٩٧٩لە چەند خاڵ دا جێگەی سەرنجە : -١هێزی سەرەکی شۆڕش لە تەواوی ئێران جگە لە کوردستان ،ڕێکخستنێکی مەزهەبی بوو کە خومەینی لە رۆڵی کاریزما دا رابەرایەتی دەکرد و شۆڕشێکی مەزهەبی بوو . -٢لە کوردستان گوتار و ئاراستەی شۆڕش بە پێچەوانەی شوێنەکانی تری ئێران چەپ و سێکۆالر بوو . دەرەنجامی لە -٣کوردستان بۆشاییەکی ئەمنی ناوەند ، شۆڕشێکی بە تایبەتمەندیەکانی تایبەت بە خۆی و سەربەخۆ بەاڵم هاوکات لەگەڵ شۆڕشی ئێران دەبردە پێش . -٤شۆڕشی ئیسالمی ئێران دەرەنجام لە ڕێگەی بە کارهێنانی هێز توانی شۆڕشی کوردستان لە ڕووی فیزیکیەوە شکست بدا وپاشەکشە به ناوەندی ڕێکخستنەکانی بکا . ....درێژەی هەیە
2
ژماره ( )٨٥ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٢/١٧ ،
ههواڵو راپۆرت
Dwaroj@komala.com
پاشماوەی سەروتار و هەڵسەنگاندنی الیەنی پاوانخواز و کۆنەپەرستانەی نێو ئەو راپەرینە بشکێنین. بەاڵم چلۆن... وەاڵمی سەرەکی و گرینگ ،تەنیا پێداگری و مکوور بوونە لەسەر داواکارییە عاداڵنە و دێمۆکراتیکەکان .بە لەبەرچاوگرتنی بەرەنگاری و وەستانەوە و بێ متمانەیی جەماوەر بەرامبەر بە باڵەکانی دەسەاڵت ،پێویستە هەر لە ئێستاوە بە بەرجەستەکردنی ئەم خواست و داواکارییانە، بیانکەینە دروشم و داخوازیی سەرەکیی جەماوەری خەڵک. لێرەدایە کە پێویستە هەڵسووراوان و چاالکانی سیاسی ویست و داخوازیی رۆژانەی خەڵک ئاوێتەی رێکار و شێوازی روون و تۆکمەی خەباتکارانە بکەن و ببنە پێشەنگی جوواڵنەوەی جەماوەری و،بە بەردەوامی ئەزموونەکانی رابردوو بخەنەوە بەر چاوی جەماوەر. ئێمە لە قۆناغێکی هەستیاری مێژوویی داین .رۆژانە دەبینین و دەبیستین کە دۆراو و ریسوا و روورەشەکانی رابردوو ،ئەمرۆ لەژێر ناوی سێکۆالریزم و تەنانەت لەژێر ناوی بیروبۆچوونی جۆراجۆری ئایینیدا تێدەکۆشن سواری شەپۆلی بزووتنەوەی جەماوەری بن و بەسەریدا زاڵ بن، لە کاتێکدا کە ئەمرۆکە ئازادی و سەربەستی،ژیانێکی باشتر و شیاوی ئینسان،نەمانی هەاڵواردن و سەرکووت و داپڵۆسین،تەناهی و ئاسوودەیی و حەسانەوە بۆ رەخساندنی بەستێنی پێکەوەژیان و بوونیادنانەوە و گەشەسەندن داخوازی سەرەکی جەماوەری خەڵکە،زۆر پێویست و گرینگە کە ئەم ئاوات و خواستە جەماوەرییانە بکەینە هەوێن و بەستێنی یەکێتی و یەکگرتوویی و هاودەنگیمان.
بەڕێوەچوونی سمینارێک تایبەت بە ٢٦ی ڕێبەندان لە یۆتۆبۆری واڵتی سۆئێد
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٨سمینارێکی سیاسی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان،ڕۆژی کۆمەڵە بە بەشداریی کۆمەڵێک لە هەڵسووڕاوانی سیاسی و ڕۆشنبیری ،نوێنەرانی حیزبە سیاسیەکان و هاوڕێیانی کۆمەڵە لە شاری یۆتۆبۆری/واڵتی سوید ،بەڕێوەچوو. ڕێوڕەسمەکە سەرەتا بە سروودی کۆمەڵە دەستیپێکرد .پاشان بۆ ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردوانی کۆمەڵەو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد ،چەن ساتێک بێدەنگی ڕاگیرا. بێدەنگیەکە بە پارچە شێعرێک کۆتایی پێهات و دواتر پەیامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە الیەن هاوڕێ “بێهنام فەتحی” پێشکەشکار و بەڕێوەبەری رێوڕەسمەکە و ئەندامی کۆمەڵە لە کومیتەی شاری یۆتۆبۆری خوێندرایەوە. وێڕای چەندین پیام و برووسکەی پیرۆزبایی لە الیەن ڕێکخراوە و حیزبە سیاسیەکانەوە“ ،هاوڕێ ساماڵ” لە الیەن “کومیتەی هاوکاریی هێزە سیاسیە کورد و کوردستانیەکان” ،وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی کۆمەڵە، کورتەباسێکی پێشکەش بە بەشداربوان کرد. دواتر پانێلەکە کە پێکهاتبوو لە دوو بەشی؛ لێدوان و پرسیار ،دەستیپێکرد. بەڕێزان:فەریبا محەمەدی(ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە) ،خالد خەیاتی(مامۆستای زانستە سیاسیەکان) و محەمەد موهتەدی(چاالکی سیاسی و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە) ئەم بابەتانەیان پێشکەش کرد: “حیزب و پێۆیستییەکانی ئەم سەردەمە”لە الیەن هاوڕێ فەریبا محەمەدی. ئەودیوی قەیرانەکانی کۆماری ئیسالمی ئێران و پڕۆژەی سیاسەت لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان” لە الیەن بەڕێز خالد خەیاتی .دۆخی کورد بەگشتی و ڕۆژهەاڵتی کوردستان بەتایبەتی” لە الیەن بەڕێز محەمەد موهتەدی. سمینارەکە بەڕوونکردنەوە و لێدوانی چڕوپڕی سیاسی و زانستیانە و ئاراستە کردنی پرسیار و بەشداری گەرموگوڕی ئامادەبوان ،کۆتایی پێهات.
راپۆرتێک لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان
ئا:ژیال ڕەشیدی بە پێی ئەو هەوااڵنەی کە تا ئێستا لە ناوەندە هەواڵدەرییەکان باڵو بوونەتەوە ،لە ٨ی رێبەندان تا ٢٦ی رێبەندان ،رێژەی هاواڵتیانی دەستبەسەر کراو ،کوژراو و بریندار کردنی کرێکارانی بێکار کە کۆڵبەریی ئەکەن بە هۆی تەقەی راستەو خۆی هێزەکانی کۆماری ئیسالمی ،گیان لە دەستدانی چەندین هاواڵتیی لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی رژیمی ئێران و هەر وەها دۆزینەوەی تەرمی هاواڵتیان لە ناو چەم و رووبارەکان تا دێت روو لە زیاد بوونە هەروەها دیاردەی خۆکوژی نەتەنیا لە کوردستاندا بەڵکوو لە سەرتاسەری ئێراندا ڕووی لە زیادبوون کردووە، بەاڵم هۆکاری ئەوەی کە لە کوردستانی رۆژهەاڵت خۆکوژی رووی لە زیادبوونە ،بۆ نەبوونی گەشەی ئابووری و سیاسەتی حکوومەتی ئێران هەروەها نەبوونی پێشکەوتنی ئابووری دەگەڕێتەوە. ئەمەی خوارەوە هێندێک لە ئامارەکانەپزیشکێکی ددان و یەکێک لە چاالکوانە ناسراوەکانی شاری مەریوان بە ناوی دکتۆر “ئومێد مودەڕسی” رۆژی دوو شەممە ٢ی رێبەندان لەالیەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتالعات لە مەریوان دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی گشتیی ئیتالعات لە سنە راگوێزرا.... رۆژی سێ شەممە ٨ی ڕێبەندان بەرپرسانی زیندانی سنە بە شێوەی فەرمی “حەیدەر قوربانی” ئاگادار کردووەتەوە کە لە الیەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای لە سێداردەدانی بەسەردا سەپێندراوە. حەیدەر قوربانی بە ١٢٠ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم درابوو بەاڵم دادگای سنە ئەو سزایەی گۆڕی بۆ ئێعدام کردن .هەر لەو پێوەندیەدا زیندانیەکی سیاسی دیکە بە ناوی مەحمود سادقی لە سنە سزای زیندانەکەی لە ٣٠ساڵەوە بۆ ٢٥ ساڵ شکێندرا .ئەودوو زیندانیە کوردە کۆتایی مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٥بە تۆمەتی هاوکاری بۆ کوشتنی چەند کەسێک لە دەستوپێوەند و جاشەکانی سەر بە رژیم دەستبەسەر کرابوون..... ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕێبەندان، هاواڵتیەکی یارسانی بە ناوی «سابیر محەممەدی» خەڵکی کرماشان بەبێ بەڵگەی یاسایی لە الیەن هێزە ئیتالعاتیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا... رۆژی چوارشەممە ٩ی رێبەندان، کرێکارێک بە ناوی سینا عەلی رەمائی ١٤ساڵە و خەڵکی ئاوایی بێساران لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە کاتی کارکردن لە بینایەکی بەرز لە شاری ئامول لە باکووری ئێران ،کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە... . هەروەها ،ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕێبەندان الوێکی خەڵکی ناوچەی نازلووی ورمێ بە ناوی ”وەحید ئەقدەم“ بە هۆی کێشەی خێزانیەوە خۆی هەڵواسیوە...... رۆژی پێنج شەممە ١٠ی ڕێبەندان، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکانی
ئێرانەوە ئیسالمی کۆماری کۆڵبەرێک بەناوی وەلی گوندەک مەال بە سەختی بریندار بووە و هەنووکە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ گوازراوەتەوە .هەروەها لە الیەکی دیکەوە ،هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری پیرانشار ژمارەیەک کۆڵبەریان دایە بەردەسڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی عوسمان وەزیری تەمەن ٣٢ساڵ بریندار بوو..... ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕێبەندان، گرووپێک لە کوڵبەران لە سنوورەکانی سەرشیوی سەقز بە هۆی بەفر و بۆران رێگایان لێ ون بووە و بەهۆی سەرمابردووییەوە کۆڵبەرێک بەناوی “عوسمان فتووحی” تەمەن ۵۵ساڵ و خەڵکی میشیاوی سەقز گیانی خۆی لە دەست داوە.... ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕێبەندان، هاوواڵتییەک بە ناوی عەلی موقەدەمیان تەمەن ٢١ساڵ و خەڵکی کرماشان بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی شووشی ئەهواز ،بریندار بووە..... ڕۆژی شەممە١٢ ،ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی «محەمەد ڕەحمانی» خەڵکی گوندی «لۆنی سادات»ی کامیاران ،لە کاتی کۆڵبەریی بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامیەکانی حکوومەت لە سنوورەکانی مەریوان ،بەربۆوە و بریندارە و هەنووکە بۆ چارەسەری پزشکی رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان کراوە و باری تەندروستیی ئەو کۆڵبەرە نالەبار ڕاگەیەندراوە.... رۆژی یەکشەممە ١٣ی رێبەندان هاواڵتیەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ڕەسووڵ مەالحەسەنی تەمەن ٣٩ساڵ کە ٤ساڵ پێش بە تۆمەتی مادەهۆشبەرەکان گواستنەوەی دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا بوو لە زیندانی شاری بروجێرد حوکمەکەی جێبەجێ کرا. ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕێبەندان، هاوواڵتییەکی خەڵکی شاری ئیالم بە ناوی «ڕەزا ئیبراهیمی « لەالیەن هێزە ئیتالعاتییەکانەوە بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزب کوردستانییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە....... رۆژی پێنج شەممە ١٧ی رێبەندان دەزگای ھەواڵنێری « ھەرانا» لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە « دەزگای قەزایی سزای سێدارەی ئەنوەر خزری ،کامران شێخە، فەرھاد سەلیمی ،قاسم ئابستە، خوسرەو بەشارەت ،ئەیوب کەریمی و داود عەبدوڵالیی ،حەوت زیندانی سوننە مەزھەبی بەندکراو لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج ی پەسەند کرد .ھەرانا لە درێژەی ئەو بابەتەدا لە زمان سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە باس لەوە دەکات کە ئەو سزایە رۆژی ١٨ی رێبەندان لە رێگەی پارێزەرەکانیانەوە پێیان راگەیەندراوە .جێی ئاماژەیە کە ئەو حەوت بەندکراوە ماوەی ١٠ساڵە لە بەندیخانە دەسبەسەرکراون..... ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی ڕێبەندان، خوێندکارێک بە ناوی «موحسین ئەحمەدزادە» خەڵکی شنۆ لەالیەن هێزە ئیتالعاتیەکانەوە لە سنە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە..... رۆژی شەممە ١٩ی رێبەندان الوێکی خەڵکی ورمێ بە ناوی ئەمیر موجیبی لە ناوچەی سۆما و برادۆست ،تەنیا بە ھۆی ھەڵگرتنی ئااڵی کوردستان لە الیەن ھێزە سپای پاسداران ئەمنیەکانی
دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە.... ڕۆژی شەممە ١٩ی رێبەندان ،دوو هاوواڵتیی بە ناوەکانی «حەمید ئەژدەری» و «ئوسامە بامداد، تەمەن ١٦ساڵ و خەڵکی گوندی نێ»ـی مەریوان لەالیەن هێزە ئیتالعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون...... ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندان الوێکی دیکەی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”ئومید ئەحسەنی بە هۆکارێکی نادیار لەرێگای خواردنی قورسی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.... رۆژی یەک شەممە ٢٠ی ڕێبەندان لە ناوچە سنوورییەکانی «شۆشمێ «ی سەر بە شاری پاوە هێزە چەکدارەکانی رژیم تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردوە کە بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بریندار بووە، هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی پەیمان عەبدی ،تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شاری نەوسود پاش ئەشکەنجە درانی لە الیەن ئەو چەکدارانە بریندار کراوە...... ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی «نەبی ئەحمەدپەنا» خەڵکی پیرانشار، لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە لە سنوورەکانی پیرانشار ،لە کاتی کۆڵبەریدا تووشی سەرمابردوویی بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کراوە.. ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕێبەندان دوو ژنی خەڵکی ئیالم و ورمێ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناو. ”عایشە جاهد“ تەمەن ٣١ساڵ بە هۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و گیانی لە دەست داوە .هەروەها ژنێکی تەمەن ٢٧ساڵی خەڵکی ئیالم بە ناوی ”نەهیە شامحەمەدی“ هەمان ڕۆژ بە هۆی کێشەی خێزانیەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە..... ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، هاواڵتیەک بە ناوی «ئازاد عەزیزی خەڵکی شاری ورمێ « بەهۆی هەڵگرتنی پالکاردێک کە لە سەری نووسرابوو« ،من دەنگ نادەم» لەالیەن هێزە ئیتالعاتیەکانەوە دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە..... ڕۆژی سێ شەممە ٢٢ی ڕێبەندان، هاووالتییەک بە ناوی «عایشە جاهیدی» تەمەن ٣١ساڵ خەڵکی گوندی «باالو»ی سەر بە شاری ورمێ بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەر دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.... رۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕێبەندان هێزەکانی ئیتالعاتی سپای پاسداران هەڵیان کوتاوەتە سەر هاواڵتیەک بە ناوی ”ئیبراهیم محەمەدی“ خەڵکی سنە و لێیان داوە و بێ ڕێزیان پێ کردووە و دەستبەسەر کراوە ..... ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی ڕێبەندان ، چاالکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە بە ناوی شادمان بەنی بەشەر کە هاوکات ئەندامی گرووپی شاخەوانی ”چل چەمە“ بووە ،لەالیەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتالعات دەستبەسەر کراوە ،کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ،هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ناوبراو ڕوون نەبۆتەوە.... ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندان بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی ٨ساڵەی ئێران و عێراق لە ناوچەی مەیمەک سەر بە بەشی ساڵح ئاوای شاری مێهران لەپارێزگای ئیالم ،شوانێک کە ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە بریندار بوە.....
هاواڵتیەکی خەڵکی بانە بە ناوی ”عەبدولخالەق خەیاڵی“ ناسراو بە ”عەتا قۆخی“ کە ٧مانگ پێش لەالیەن هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندیەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.... ئەسکەندەر لوتفی چاالکی سنفی مامۆستایان و پشکێنەری شورای ھاوئاھەنگی رێکخراوە سنفیەکانی مامۆستایانی مەریوان ،لە الیەن دادگای رژیم لە سنە بە دوو ساڵ زیندان حوکم درا .جێی ئاماژەیە، ناوبراو رێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانی ،١٣٩٨لە دادگای سنە بە تۆمەتی کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی دربڕین دژی رژیم ،ھاندانی بیروڕای گشتی و لە سەر سکااڵی سپای پاسداران دادگایی و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.... ئیتالعاتی ئیران ٢١رۆژنامەنووسی ئیرانی لە شارە جۆراوجۆرەکانی و ئیران ،بانگھێشت کردووە ھەڕەشەی زاربەستنی لێکردوون. ئیتالعات بە ڕۆژنامەنووسەکانی راگەیاندووە« :ئەگەر دەتانھەوێ لە داھاتوودا ،ژیانتان لە بەندیخانە تێپەڕ نەبێت و زیندوو بمێنن ،دەبێ زارتان ببەستن و ئەکاونتەکانتان لە تۆڕە کۆمەاڵیەتیەکان دابخەن» لە ماوەی ڕابردوودا ،النیکەم ٢٠رۆژنامەنووسی ئێرانی کە لە سەر رووداوەکانی ئێستای ئێران ،رەخنەیان لە رژیم گرتووە، بانگھێشت و یان دەستبەسەر کراون.... بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی «حوسێن عوسمانی تەمەن ٦٠ساڵ و خەڵکی مهاباد « کە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەمەی ساڵی ،٩٢لەالیەن هێزە ئیتالعاتیەکانەوە دەستبەسەر و لەالیەن دادگای ئینقالبی مهاباد بە تۆمەتی «دانانەوەی بۆمب و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان بە سێدارە مەحکووم و دواتر لەالیەن دادگای ئینقالبی مهاباد بە ٣٠ساڵ زیندانی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ مەحکووم کرابوو ،لە ماوەی ٦ساڵ زیندانیبوونەکەیدا، لە هەرجۆرە مافی مەرەخەسیەک بێبەش کراوە.... . بەندکراوێک بە ناوی «ئەسغەر دەروێش زادە «خەڵکی گوندی «دلەدەر» سەر بە بەشی «ئەنزەل « کە چەند ساڵ پێش لەگەڵ دوو برای دیکەی بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەستی دوو هاواڵتی دیکە بە سێدارە مەحکووم کرابوون، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانبار حوکمی سێدارەی دوو برای ناوبراو لە زیندانی شاری ورمێ جێبەجێ کرا ،بەاڵم بنەماڵەی کوژراوەکان رەزایەتنامەی خۆیان بۆ رزگاریی ئەسغەر دەروێش زادە دایە دادگا و لە سێدارە رزگاری بوو..... یەکێکی دیکە لە ھاواڵتیانی
ناڕازی بە ناوی مورادعەلی حوسێنی ،کە لە مانگی خەزەڵوەر لە شاری تاران دەستبەسەر و لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیم گیانی لەدەستدا ،لە ماوەی رۆژانی رابردوو هێزەکانی رژیم لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراو پەیوەندیان گرتووە و پێان راگەیاندوون ،تەرمی ناوبراو کە لە یەکێک لە باخەکەنی شەھریار دۆزراوەتەوە رادەستیان بکەنەوە ،هەروەها ھەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردووە کە بۆیان نیە رێوڕەسمێکی بەرباڵو بۆ ئەسپەردەکردنی وەڕێ بخەن و بە ئارامی ئەسپەردەی بکەن.
ژماره ( )٨٥ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٢/١٧ ،
تایبەت
یاسا و سیاسەتی جیاکارانەی دژ بە ژنان ڕێگرتن لە کارکردنی ژنانی ئێران تەالر ئیوەر یاسا و سیاسەتی جیاکارانەی دژ بە ژنان ،ڕێگرن لە کارکردنی ژنانی ئێران ژنان لە ئێران لەگەڵ کۆمەڵێک بەربەستی یاسایی و کۆمەاڵیەتی رووبەروو دەبنەوە کە نە تەنیا ژیانیان، بەڵکوو دەرماڵەکانیشیان سنووردار دەکات وە لە ئاکامدا دەبێتە هۆی نابەرابەری لە رادابەدری ئابووری لە ژیانیاندا. لەگەڵ ئەوەی کە ژنان زیاتر لە %٥٠دەرچووانی زانکۆکانن ،رێژەی بەشداربوونیان لە هێزی کاردا تەنها ()%١٧ه. ڕاپۆڕتی ساڵی ٢٠١٥جیاوازی ڕەگەزی لە جیهان کە لە الیەن کۆمەڵگەی جیهانی ئابورییەوە ،ئێرانی لە روانگەی یەکسانی ڕەگەزی لە نێوان پێنج واڵتی ئاخردا (پلەی ١٤١تا )١٤٥داناوە .یەکێک لەم نابەرابەرییانە، نابەرابەری لە بەشداربوونی ئابووریدایە .لەگەڵ ئەمەشدا، جیاوازییەکی بەرچاوی لە هەموو پلە ئابووریەکاندا هەیە و رێژەی ئامادەبوونی ژنان لە پۆستە بااڵکانی دەوڵەتی ،پلەی بەڕێوەبەرێتی لە کەرتی تایبەت لە بەراواردکردن لەگەڵ جەماوەری خەڵکەکەیدا زۆر کەمە. ئەم کەلێنە گەورەیەی هاوبەشی کردن لە بازاڕی کاری ئێران لە کاتێکدا روودەدات کە کاربەدەستانی ئێران مافە کۆمەاڵیەتی و ئابوورییەکانی ژنانیان بە ڕێژەیەکی فراوان پێشێل کردووە .دەوڵەت بەتایبەت یاسا و ڕێساکانی جیاکەرەوەی جۆراوجۆری داناوە و جێبەجێی کردوون کە ڕێژەی بەشداربوونی ژنانی لە بازاڕی کاردا سنووردار کردووە .وە ئەمە لە کاتێکدایە کە دەوڵەت نە تەنیا شێوەی جیاکارانەی دامەزراندنی لە کەرتی دەوڵەتی و تایبەتدا ڕانەگرتووە بەڵکوو جارجار چاالکتر و بەرباڵوتریان دەکات. هەاڵواردن دژ بە ژنان لە بازاڕی کاری ئێراندا تا ڕادایەک لە ژێر کاریگەری ئیدئۆلۆژییەکی سیاسیدا درووست بوو کە لەدوای کۆماری ئیسالمی بەدواوە بەسەر ئێراندا زاڵ بوو وە ژنان بەم الیەنەدا هان دەدات کە ((ڕۆڵی کاریگار)ی ژن وەکوو دایک و هاوسەر وەربگرن .مەبەست
پەراوێزنشین کردنی ژنان لە ژیانی کۆمەاڵیەتیان بوو، ئەوەی کە لە باسەکانی تایبەت بە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگای ئێرندا باس نەکراوە ئەوەیە کە یاسا جیاکارییەکانی دژ بە ژنان لە بواری ئابووریدا بۆ ماوەیەکی زۆر پێشتر لە دەورانی شۆڕش دەگەڕێتەوە. دەتوانین زیادترین یاسا جیاکەرەوەکان لە قانون مدنی ساڵی ١٩٦٣ئێراندا بدۆزینەوە .دوای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسالمی ئیران لە ساڵی ،١٩٧٩بەرپرسانی واڵت ئەو بەرەوپێشچوونانەی لە یاسا پەسەند کراوەکانی ساڵی ١٩٧٦کە بەرابەری ڕەگەزی بە تایبەت لە یاساکانی بنەماڵەدا باوەڕ پێکراو بوون ،پووچەڵکرانەوە، یاساکانی بۆ پێش ئەو کاتە گەڕاندەوە و هەروەها چەندین یاسایان لەسەر جل و بەرگی ژنان لە شوێنە گشتییەکان پەسەند کرد .لە سێ دەیەی ڕابردوودا بەرپرسانی واڵت چاالکوانانی مافی ژنیان بە هۆکاری هەوڵدانیان بە مەبەستی پەرەپێدانی بەرابەری ڕەگەزی لە یاسا و لە کاردا سزا داوە و تەنانەت زیندانیشان کردوون. دادگایی کردنی ئەندامانی (کەمپەینی یەک میلیؤن ئیمزا) کە ئامانجی ئەم کەمپینە گۆڕینی یاساکانی جیاکەرەوە بوو ،ئاماژە بەوە دەکەن کە خەباتی ژنان بو ئازادی ئابووری و ئازادی کۆمەاڵیەتی ناتوانێت لەو تێکۆشانە فراوانە جیابکریتەوە کە بۆ بەدەستهێنانی مافی مەدەنی و سیاسی لە ئێران لە ئارادایە. زۆربەی ژنان هاوکات لەگەڵ هەوڵ و تێکۆشانی ڕۆژانەیان دژ بە هەلومەرجی جیاکارانەی ئێستا توانیویانە قۆناغی زۆر باشی خوێندن بەدەست بهێنن، ئەوان زۆربەیان بەشداربووانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی زانکۆکانن،هاوکات لەگەڵ ئەمانەیشدا کاتێک ژنان دەچنە بازاڕی کارکردن یان بۆ پەرەپێدانی پلەی کاری خۆیان هەوڵدەدەن ،ئەم ڕێگە سەختە زۆر دژوارتر دەبیت بۆیان. ڕیژەی بێکاری نێوان ژنان دوو بەرابەری بێکاری لە ناو پیاواندایە بە شێوەیەک کە لە ئێستادا لە هەر سێ ژن کە خاوەن بڕوانامەی کارناسین یەکیان بێکارن. ڕێژەی بەشداربوونی ژنانی ئێرانی لە بازاڕی کاردا بە بەراوەرد لەگەڵ ئەو واڵتانەی کە ڕێژەی داهاتیان مامناوەند و بەرەو سەرترە ،بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر و لەگەڵ ئەمەیشدا بە بەراورد لەگەڵ ڕێژەی دیاریکراو بۆ ژنانی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست و ئەفریقایش کەمترە ،کە ئەمە خۆی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست و ئەفریقا بە بەراوەرد
باروودۆخی ئێران لە یەک ساڵی ڕابردوو
سەیران مستەفازادە
كۆماری ئیسالمی لەكاتی بەدەسەاڵت گەیشتنیەوە لەساڵی 1357هەتا ئێستا ،هیچ كات بە قەدەر ئەم دوو ساڵەی رابردوو بارودۆخی ناوخۆ و دەرەوەی بەرەو خراپیو قەیران نەڕۆیشتووە .قەیرانێك كە گڵۆڵەی رژیمی خستۆتە لێژی بەرەو رووخانی دەبات. لەئاستی نێودەوڵەتیو ناوچەیی ،سیاسەتەكانی رژیم بۆ دەستوەردانی لە كاروباری واڵتانی ناوچەكەو بە ئاراستەی پێكهێنانی «هیاللی شیعی» كە ناوی هەناردەكردنی ئیسالمی شیعی ئێرانی لێنابوو ،رۆژ لەگەڵ رۆژ روو لەشكست دەكات.
خۆپیشاندانو ناڕەزایی خەڵكی تووڕەی عێراقو لوبنان دژ بە دەستوەردانی رژیمی ئێران لەكاروباری واڵتەكانیان ،رەنگە وەك نمودی ئەو شكستەی كۆماری ئیسالمی وێنا بكرێت .هاوكات لەگەڵ ئەمە ناڕەزایی واڵتانی رۆژئاوایی بە تایبەتی ئەمریكا لەپشتگیریكردنی كۆماری ئیسالمی لە گروپە تیرۆریستیەكانی شیعە لە عێرا ق و لوبنا ن و یەمەن و ...بەو رادەیە گەیشتووە كە چیتر رۆژئاوا قبوڵی ئەو سەرەڕۆییانەی ئێران ناكات و گوشارە نێودەوڵەتیەكان بۆ پەراوێز خستنی كۆماری ئیسالمی بە ئاراستەی راگرتنی سیاسەتی هەناردەکردنی شۆڕش (سدوری انقالب)ی كۆماری ئیسالمی لەالیەن ئەمریكا و واڵتە زلهێزەكان روو لەزیاد بوون دەكات. لەالیەكی ترەوە پێداگری كۆماری ئیسالمی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی كە سااڵنێكی زۆرە سەرمایەیەكی گەورەی بۆ تەرخانكردووە و هەر بەم بۆنەشەوە توشی گەمارۆی ئابووریی بووە و زیانێكی زۆری بەر ئابووری ئێران و ژیانی خەڵك گەیاندووە ،یەكێكی دیكە لەو قەیرانانەن كە تووشی رژیم بووە .گەمارۆكانی ئەمریكاو واڵتانی یەكێتی ئوروپا بۆتە ھۆی ئەوەی كە ئابووری ئێران بەرەو داڕمان ببات .هەرچەند ئێران ویستی كە بە دارشتنی پالنێك ئەم گەمارۆیانە دەور لێدات و بۆ ئەم پالنە لەگەڵ واڵتەكانی ئوروپا میكانیزمی intexی بەكار هێنا؛ كە ئەم میكانیزمە نەوت لە بەرامبەر بە خۆارك
Dwaroj@komala.com
لەگەڵ ناوچەکانیتر کەمترین ڕێژەی بەشداری ژنان واتا نزیکەی ()%٢٠یان هەیە. یاساکانی ئێران بۆ دروستبوونی بارودۆخێکی ئابووری یەکسان گونجاو نین ،ئەو یاسایانە بە شێوەیەکی راستەوخۆ دژایەتی دامەزراندنی بەرابەری نێوان ژن و پیاو دەکەن ،نموونەی ئەم جیاکاریانە سنووردار کردنی ئەو کار و پیشانەن کە ژنان دەتوانن کاری تێدا بکەن وە هەروەها بێبەش کردنی ژنان لە هێزی کار بۆ وەرگرتنی قازانجی یەکسان .لەگەڵ ئەمەیشدا یاساکانی ئیران پیاو وەکوو سەرپەرەشتیاری بنەماڵە دادەنێت وە ئەمە ڕێگە بە پیاو دەدات کە هەڵبژاردە ئابوورییەکانی هاوسەرەکەی کۆنترۆڵ بکات .بە نموونە پیاو مافی ئەوەی هەیە لە هەر بارودۆخێکی تایبەتدا ڕیگری لە هاوسەرەکەی بکات بۆ کارکردن لە کارێکی تایبەتدا وە لە هەمان کاتیشدا بو بۆ دامەزراندنی ژنان خاوەنکارەکان کارکردن داوای رازیبوونی هاوسەر یان دەزگیرانەکانیان دەکەن. چەند پارێزەرێک بە رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤیان ڕاگەیاندووە کە پیاوان بەردەوام لە درێژەی هەنگاوەکانی لێکۆڵینەوەی جیابوونەوە لە دادگا هاوسەرەکانیان تۆمەتبار دەکەن کە بە بێ رەزاماندی ئەوان لە پیشەی نەگوونجاودا دەستیان بەکار کردووە .هەروەها پیاو مافی هەیە ڕیگر بێت لە وەرگرتنی پاسپۆرتی هاوسەرەکەی بۆ سەفەرکردن بۆ دەرەوەی واڵت وە یان هەرکات کە بیەوێت تەنانەت ئەگەر هاوسەرەکەیشی پاسپورتیشی هەبێت دەتوانێت ڕیگری لە سەفەری هاوسەرەکەی بۆ دەرەوەی واڵت بکات. چەند بەڕێوەبەرێک کە لەگەڵ ئەم ڕێکخراوەدا وتووێژیان کردووە دەڵێن بە هۆی نەبوونی متمانە بە یاسا جیاکەرەوەکانی ئێستا بە دووری دەزانن کە ژنان بۆ ئەو کارانە دابمەزرێنن کە پێویستیان بە چەندین سەفەری جۆراوجۆرهەیە. ژنان مافێکی زۆر کەمیان لە ناوەندەکانی بڕیارداندا هەیە کە لە ئێستادا تەنیا %٥.٨کوورسییەکانی پارلەمانیان بەدەستە لە حاڵێکدا شورای چاوەدێر (نگهبان)، دامەزراوەیەکی پیکهاتوو لە کەسایەتییە ئایینیەکان کە بەرپرسیاری تائید کردنی شیاوێتی بەربژێرەکانی هەڵبژاردنەکانن ،بەکردەوە ژنانیان لە خۆ کاندید کردن بۆ بااڵترین پۆستی واڵت قەدەغە کردووە. ئێران لە جیاتی ئەوەی هەنگاوێک بۆ البردنی ئەم بەربەست و کێشانەی هەڵبگرێت ،لە ساڵی ٢٠١١ەوە سیاسەتەکانی کۆنترۆڵی رێژەی بۆ پەرەپێدان و زیاد کردنی حەشیمەت گۆڕیوە ،وە لە کۆمەڵگای ئێران ئەرکێکی قورس و نەگوونجاوی خستۆتە سەرشانی ژنان. لە ئاکامدا ،ڕەشنووسی چەندین الیەحەی بو مەبەستی زیادکردنی منداڵ بە شێوەیەک داناوە کە پێڕاگەیشتنی ژنان بۆ چاودێری تەندروستی و ڕێکخستنی بنەماڵە و هەروەها دەرفەتە کارییەکانی سنووردار کردووە .ئەگەر
دەبیندرێت .ئێران نەتەنیا نەیتوانی كە گەمارۆكان دەورلێبدات بەڵكوو لە بواری ئەمنی و سەربازییەوە بەرەو گرژیی زیاتر رۆێشت و لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتیش زیاتر پەراوێز كەوت. بارودۆخی ناوخۆی ئێرانیش بۆتە قەیرانێك كە رۆژ لە دوای ی و تووڕەیی خەڵك دژ بە ت و ناڕەزای رۆژ گەورەتر دەبێ دەسەاڵتی كۆماری ئیسالمی زیاتر پەرە دەستێنێت .قەیرانەكان ی سەرتاپای كۆمەڵگای ئێرانی گرتۆتەوە ،هەر لە بواری ئابوور و كۆمەاڵیەتی هەتا نەبوونی كەمترین ئازادی تاك،رۆژ لە گەڵ رۆژ زیاتر دەبێت .كێشەی كۆمەاڵیەتی وەك خۆكوژی؛ ئێعتیاد؛ لەشفرۆشیو گرانی و ....هتد ،زۆر روو لە زیاد بوونە وبوونەتە هۆی ئەوەی خەڵك بە بیانووی جۆراوجۆر وەك گرانكردنی نرخی بێنزین لە خەزەڵوەری ئەمساڵ بە ماوەی چەند رۆژ بێن بۆ سەر شەقامەكان و داوای چاك كردنی بارودۆخی خۆیان كردووە كە لەالیەن رژیمەوە بە توندترین شێوە سەركوت كرا و لەئەنجامی ئەو سەركوتە دڕندانەیەدا زیادتر لە ١٥٠٠كەس كوژران و زۆرتر لە دەیان هەزار نەفەر دەست بەسەر كران. ئەگەر لە دووساڵی رابردوو ناڕەزاییەكانی پیشەیی بوو ن و زۆربەی خۆپیشاندانەكان بۆ داواكاریی ئابووریی بوون ،بەاڵم لە خەزەڵوەری ئەمساڵ گەیشتە لوتك ە و خەڵك بە دروشمی روخانی كۆماری ئیسالمی هاتنە سەر شەقامەكان .پاش ئەوەش لە رووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكراینیەكە ،خەڵك زیاتر لە هەمیشە خوازیاری ئەم رژیمە بوون كە سەرتاپای هەموو جومگەكانی لە گەندەڵیەوە تێوگەالوە. لەسەرجەمی ئەم ناڕەزاییانەدا رۆڵی بەرچاوی ژنان نابێت فەرامۆش بكرێت .لە زۆربەی خۆپیشاندا ن و ناڕەزاییەكان ژنان لە ریزی پێشەوە بوون و بزووتنەوەی ژنانی زیاتر بەرەو پێش
5
ئەم الیەحانە پەسەند بکرێن ژنان زۆر زیاتر لە جاران دوورەپەرێز دەخرێن. لە ساڵی کە ٢٠١٥ەوە کە ئێران لەگەڵ واڵتانی زلهێز بە ڕێکەوتنە هەستەییە کە گەییشت ،یەکەمین ئامانجی
دەوڵەتی ئێران باشتربوونی باری ئابووری واڵت بووە .چەندین واڵتی بیانی ئاڵووگۆڕی بازەرگانی خۆیان لەگەڵ ئێران لە سەرەتاوە دەست پێکردۆتەوە و بەهیوان شوێنی کاری خۆیان لەم واڵتە بکەنەوە. بەاڵم ئەو ژنانەی لە هەلومەرجی ئابووری سەختی دەیەی رابردوو ئیش و کارەکانی خۆیان لەدەست داوە لە هەوڵی ئەوەدان لە بازاڕی کاردا بە شێوەیەکی یەکسان لەگەڵیان مامەڵە بکرێت ،ئەم هەنگاوانەی دەوڵەت کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت مەگەر ئەوەی سەرنج بدرێتە بەربەستەکانی بەردەم کارکردنی ژنان .بەاڵم چاودێرانی مافی مرۆڤ دەڵێن ئەگەر کار نەکرێت بۆ البردنی بەربەستەکانی بەردەم کار کردنی ژنان لە بازاڕی کار ،قازانجە ئابوورییەکانی ئێران سنووردار دەکرێت. ئێران دەبێت یاساگەلێکی هەمەالیەنە و پوختەتربۆ بەربەرەکانی لەگەڵ جیاکاری دابنێت تا هەموو ئەو یاسا جیاکارانەی کە لە بنیادنانی مافەکانی ئێستادا هەیە لەناو ببرێن وە یاساگەلێک بۆ پشتگیری لە بەرابەری مافی ژنانی خاوەنکار لە بازاڕی کار دابندرێت. ئەگەر دەوڵەتی ئێران هەوڵیکی راستەقینەی بۆ البردنی بەربەستەکانی بەردەم بەشداربوونی ژنان لە هێزی کاردا هەیە دەبێت لەگەڵ مەجلیسی ئێران بە شێوەیەکی نزیک هاوکاری بکات وە چاکسازی بکات لە یاساکانی ئێستادا بۆ ئەوەی شیوازەکانی مامەڵەکردن لە بازاڕی کاری ئێستا سەبارەت بە رەگەزی کەسەکان بەرچاو بگیرێت وە هەروەها ئەو بەڕێوەبەرایەتی دابینکردنی کۆمەاڵیەتی کەسانە بگرێتە خۆی کە بە شێوەی ناڕەسمی لە ئابووری واڵتدا کاردەکەن ،لە ئێستادا ژنان زۆربەی ئەو کەسانەن. ژنانی ئێران تەنها کاتێک دەتوانن لە بنیادنانی داهاتوویەک بۆ بنەماڵە و واڵتی خۆیان مافێکی یەکسانیان هەبێت کە ئەم سنووردارکردنانەی ئێستای مافی ژنان بەرچاو بگیرێت. سارا لی ویتسون ،بەڕیوەبەری بەشی خاوەرمیانەی چاودێری مافی مرۆڤ دەڵێت ((سەرکەوتنەکانی ژنانی ئێرانی لە خوێندنی بااڵدا ئاماژە بەوە دەکات کە توانا و ئامانجی ئەوان بۆ هاوبەشییە لە درووستکردنی واڵتێکی باشتر ،بەاڵم یاسا جیاکەرەوەکان ڕێگەیان پێنادات)).
برد .هەروەها لە نێو قوربانیا ن و دەستگیركراوەكانی ئەم دواییەش ژمارەیەك ژ ن و كچ بەرچاو دەكەون كە دەریدەخات ژنان چیتر بۆ دەستەبەركردنی مافە زەوتكراوەكانیان بەوە گەیشتوون كە تەنها بە رووخانی كۆماری ئیسالمی بەو مافانەیان دەگەن.
لە سااڵنی رابردوو ئێران بارودۆخێكی خراپو ئاڵۆزی هەبوە و هەی ە و بەردەوام لە مەیدانی ناوخۆ و دەروەی واڵت تووشی کێشە و گرفت بوە و هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی کە گەمارۆی زیاتر بخرێتە سەر ئێرا ن و ی و كۆمەاڵیەتیدا ی و سیاس هەروەها لە بواری ئابوور رۆژ بە رۆژ بەرەو قۆناغی خراپتر دەروات و نەمانەوە و لە ناوچوونی رژیمی ئیسالمی ئێران زیاتر دەبێت. ئەم بارودۆخە لە ساڵی ٩٨دا بە ئەو پەڕی خۆی ی و راشکاویی داوای ت و جەماوەر زۆر بە روون گەیش نەمان و لە ناوچوونی رژیمیان دەکرد. لە یەک ساڵی رابردوو جەماوەر زۆرتر هاتوونەتە سەر شەقامەكا ن و لەم ناوەدا ژنان رۆڵی زیاتر و بەر چاوتریان لە چاو جاران بووە .دروشمەكان گۆڕاو ن و خەڵك راستەوخۆ داواكاری لە ناو چوونی رژیم و ویالیەتی فەقی دەكەن.
...بۆ ل ٧
4
ژماره ( )٨٥ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٢/١٧ ، Dwaroj@komala.com
ئەندێشە
پێویستی داڕشتنی ئیستراتژیەکی روونی سۆسیالیستی
پەرویز ڕەحیم زادە بەشی کۆتایی
ئەوە زۆر ئاساییە کە کۆمەڵە وەک رەوتێکی چەپ و سۆسیالیستی خۆی بە نزیک و هاوڕێی هەموو بزووتنەوەیەکی چەپ و ئازادیخواز لە ئاستی جیهان بزانێ و بە سەرکەوتنەکانی خۆشحاڵ بێت ،بەاڵم ئەمە بۆ هەر رەوتێکی چەپی بەرپرس گرینگە کە نزیکایەتی لەگەڵ ئەو ئەزموونانە دەبێ لە ئاستی دیپلۆماتیک و ئابووریدا خۆی وێنا بکات ،واتە ئێمە نابێ
بەشێک بین لە هەڵخڕاندن یان هاوکاریکردنی لۆجیستیکی بۆ هیچ واڵتێکی دیکە لە ژێر ناوی پڕۆژەی ئەنترناسیۆنالیزمدا ،بەڵکوو ئێمە دەبێ هەموو هێزو توانایی خۆمان بۆ سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی کۆمەڵگای کوردستان و هەوڵدان بۆ پێکهێنانی سیستەمێکی دیمۆکراتیک و یەکسانیخواز بخەینە گڕ .ئەگەر ئێمە توانیمان لەم بوارەدا النیکەم لە جوگرافیای سەربەخۆی خۆماندا سەرکەوتن بەدەست بهێنین ،دەتوانێ نموونەیەکیش بێ بۆ دەورووبەرمان ئیتر بەمشێوەیە کە بە بێ ئەوەی هیچ مەترسیەکمان لەسەر ئەزموونەکەمان درووست کردبێت دەتوانین تا رادەیەک ئۆلگوویەکی باشتر بین بۆ شوێنەکانی دیکە لە هەموو بوارەکانی ئابووری، سیاسی و کۆمەاڵیەتی. جۆرێک تێڕوانینی کالسیک بۆ مەسەلەی سۆسیالیزمیش هەیە کە دەڵێ ئێمە سەرلەبەیانی دوای راماڵینی هیزی داگیرکەر لە کوردستان، کۆمەڵگا ئامادەی شۆڕشی سۆسیالیستیە ،کە ئەمە لە راستیدا خوێندنەوەیەکی نازانستی
و دوور لە واقیعبینی ئابووری و سیاسیە کە ئەگەر گۆڕانکاری لەو شێوە تێڕوانینە نەهێنرێت بێگومان بە خێرایی تەریک و بەرەوڕووی شکست دەبێتەوە .بەڵکوو ئەو قۆناغانەی کە هەر رەوتێکی چەپ دەبێ بەرەو ئەو ئامانجانە هەڵیبگرێت ئەوەیە کە دەبێ لە پڕۆسەیەکی تەواو دێمۆکراتیکەوە تێپەڕێت واتە رەخساندنی بەستێنی لەبار بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی لە ئیستراتژیدا خۆی دەبینێتەوە .وە ئێمە لەم پرۆسەدا پێویستمان بە چەند قۆناغی شۆڕشی بەردەوام هەیە کە لەو ئیستراتژیە نزیکمان بکاتەوە .لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا یەکێکی
دیکە لە کاریگەرترین کەرەسەکانی دەستی رەوتێکی چەپ کاری وشیاریدەرانەیە واتە ئەگەر چەپ لەو بوارەدا تووشی الوازی بێت بنەما فیکری و تیۆریەکانی تووشی داڕمان دەبێ ،بۆیە چەپ ئەساسەن لەسەر بنەمای کاری وشیاریدەرانە بونیات نراوە وە ئێمە پێویستە لە قۆناغی نوێ و فۆرمی نوێدا جارێکی دیکە خۆمان بخەینەوە
بەردەم پەروەردەیەکی سۆسیالیستی وە بڕۆین بەرەو ئەوەی بەرپرسایەتی گەورە لە ئاست ئەم بزووتنەوە بە ئەستۆ بگرین. لەگەڵ ئەوەی پێداویستیەکانی شۆڕشی سۆسیالیستی لە کوردستان لە داهاتوودا یەک لەوانە بەرهەمی گەشەی ئابووری لە الیەک و گەشەی بزووتنەوەی جیهانی سۆسیالیستی لە الیەکی دیکەوەیە بەاڵم وشیاری سۆسیالیستیش یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکیەکانی ئەم شۆڕشەیە واتە ئەمانە وەک سێکۆچکەیەکن کە پێکەوە گرێدراون. بۆیە بۆ هەر رەتێکی چەپ و سۆسیالیستی پێویستە کە لە رێگەی کاری وشیاریدەرانەوە هەنگاو بەرەو گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی لە سیستەمی زاڵدا هەڵبگرێت چونکە گەشەی بیرو ئەندێشەی ئینسان هەوڵێکە بۆ هاتنەمەیدانی جەماوەر بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسیان.
ئازادی ئەندیشە لە ڕوانگەی هابز و الک محەممەد حەکیمی مانای ئازادی ئینسان و سنوورەکانی ،مافی دەستێوەردانی یاسای ئینسانی و سروشتی لە بەرانبەر ئازادی ئەو و شرۆڤەکردنی ئەم پرسە لە بیرۆکەی ئەندیشمەندان، دۆخی ئال و گۆڕی بۆ حکومەت و ئاستی سیاسەتی کۆمەڵگە ،ئەوە نیشان دەدات کە زۆر جار شۆرش بە دژی دیکتاتۆریەت ،مانایەکی تایبەت دەبەخشێت. بە دەستپێکی قەرنی 17ی زایینی ،بیرۆکەی مافی سروشتی ،جێگەی بیرۆکەی مافی ئایینی گرتەوە و بە رۆخساری مانای کلیلی فەلسەفەی سیاسی مودرن دەرهات .بەو پێیە فەلسەفەی سیاسی مودرن ،سیاسەتی بە پێی بەمانی جیهانی عەقل دارشت .بە پێی ئەم ڕوانینەی فەلسەفەی سیاسی مودرن ،چییدی سیاسەت ڕەوتێکی سروشتی نەبوە ،بەڵکوو کەرەسەیەک بوو کە دەبێ بدوزرێتەوە .بە تایبەتی ئەو فەیلەسووفانەی کە لە ژێر کارێگەری ئەم ڕوانینەدا بوون ،سیستمە فەلسەفی سیاسی خۆیان دەربریی ،توماس هابز و جان الک بوون. مرۆڤ ناسی هابز دەزگای فەلسەفەی سیاسی هابز لە سەر ئەو ڕێچکەیە کە جیهان پێکهاتوە لە کۆمەڵێک کەل و پەل و کەرەسە کە لە حاڵی جم و جۆڵدان .هابز لە نێوان کردەوەی خۆڕسک و کردەوەی نەخوازراو ،سەرەرای رەد کردنەوەی ویستی ئازاد جیاوازی دادەنێت .لە ڕوانگەی ئەوەوە هەموو کردەوەکان پێویستیە ،بەاڵم هەموویان بە هۆکاری دەرەکی پێویستی بە کار هێنانی نابێت .ئازادی یان رزگار بوونی ئەو چەمکانەن کە لە گەڵ زۆری دەرەکی و ناوەکی ناتەبان. لە ڕوانگەی هابز پرسی کۆمەاڵیەتی ئەوەیە کە ئینسان بە هۆی بوون و سروشتی خۆی بە شوێن ئاسایش و رزگار بووندایە و هەر کات دوو دەروونی دوو جەستە بەرەو ئاراستەیەک برون ،دەبنە دوژمنی یەکتر و ئەگەر بوون بە دوژمن ،تێدەکۆشن بۆ ئەوەی یەکتر لە سەر رێگە الببەن یان ئەوەی کە یەکیان دەبێت خۆ بە دەستەوە بدات .بە بروای هابز ،ئینسانەکان لە بنەرەتدا وەدوای بەرژەوەندیەکانی خۆیان دەکەون و بەم هۆیەشەوە لە گەڵ یەکتر کێبرکێ دەکەن .لەم سۆنگەیەوەیە کە هابز بیر لەوە دەکاتەوە کە بشێوی کردەیەکی سروشتیە. ئەمە لە حاڵێکدایە کۆمەڵگەی ئەمڕۆ ،کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراوەیی و دەستکردە.
دۆخی سروشتی لە ڕوانگەی هابز بە پێی بۆ چوونی هابز ،دۆخی سروشتی پێش لەوەی مانایەکی مێژوویی هەبێت ،کەرەسەیەکە بۆ لێکۆلینەوە. ئەو پێی وایە کە پێگەی مرۆڤ لە دۆخی سروشتی، بە کردەوە دۆخێک دەخۆڵقێنێت کە ئینسان لە هەولی دیاریکردنی شێوازی دەسەاڵتی سیاسی لە رێگەی ڕوونکردنەوەی مەترسیەکانی ئەو لە نەبوونی دەسەاڵتدایە. مانای دۆخی سروشتی هابز تەنیا ئەندیشەیەکی مێژوویی نیە ،بەڵکوو توێژینەوەیەکی زانستیانەیە .هابز وشەی دۆخی سروشتی لە دوو مانای جیاواز بە کار دەهێنێت، یەکەم لە مانا گشتیەکەی کە ئاماژەیە بە نەبوونی هەر جۆرە کۆمەڵگەیەکی سەقامگیری مرۆڤایەتی و دووهەم، لە مانای تایبەتیەکەیدا بە شێوەیەکی ساکار ئاماژە بە نەبوونی دەسەاڵتی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات. هابز پێیوایە لە دۆخی سروشتی ،هەر کەسێک خاوەنی کۆمەڵێک بەرژەوەندیە کە لە گەڵ بەرژەوەندی کەسانی دیکە ناتەبایە .بەم پێی هەر کەسێک بۆی هەیە پێش لەوەی هێرش بکرێتە سەری بۆ خۆی هێرش بکاتە سەر دراوسێکانی. هابز دەڵێت :مرۆڤەکان بە هۆی دەسەاڵتی عەقل کۆمەڵگەکانی مرۆڤایەتی پێک دێنێت و لەم رێگەوە بە کەس و گرۆپەکان دەسەاڵت دەبەخشێت .بەم پێیە دەتوانین بڵین :کە لە ڕوانگەی هابز دۆخی سروشتی بۆ مرۆڤەکان سروشتیە ،بەاڵم عەقالنی نییە ،ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگە عەقالنیە ،بەاڵم سروشتی نیە، بەاڵم دەتوانرێت ناتەبایی لە نێوان عەقل و سروشت چارەسەر بکرێت ،چۆنکە مرۆڤ بوونەوەرێکی عەقالنیە. بەم پێیە ،سروشتی ناعەقالنی مرۆڤەکان بە شێوەی بەردەوام ئەو بەرەو دۆخی سروشتی ڕادەکێشێت .هەر وەک توماس هابز خاڵی بەهێزی بیر کردنەوەی جان الک ،پرسی ئینسان خوازی گەراندنەوە بۆ بنەماکانی مرۆڤایەتیە ،بەاڵم ئاکامەکانی ئەو لە گەڵ هابز جیاوازە، لە بەر ئەوەی ڕەوشتی ئەندیشەی سیاسی ئەو هێمنانەترە لە راسپاردەکانی هابز. مرۆڤ ناسی الک بە بروای الک مرۆڤەکانوەکوو پەڕەیەکی سپی پاک و بێگەر و خاڵی لە زانین لە دایک دەبن ،بەو پێیە کە ئەزموونەکانی ئێمە سنووردارە ،ناسینی ئێمەش سنووردار لەم بوارەدا دەبێت .ناسینی ئێمە هەرگیز تەواو و پڕ نابێت ،بەم شێوە لە رێگەی خویندنەوەی سروشت و ئاوەزو بە یارمەتی وەرگرتن لە زانست دەتوانین بە سەر جیهاندا سەر بکەوین و هەست و ناسین لە جیهان وەدەست بێنین .بە پێی ڕوانگەی الک ،پەیوەندی مرۆڤ لە گەل سروشت زۆر پێچەالوپێچە ،چۆنکا پرسی دەسەاڵت و کۆیلەیی و هەروەها داگیرکارییە .ئینسان وەکوو بوونەوەریەکی زیندوو ئەم هەلەی بۆ هەلکەوتووە کە لە رێگەی بەکاربردنی ئاوەزەوە خۆی ئەو دۆخانەی کە بۆیی دێتە پێشەوە ،چارەسەر بکات .ئینسان لە
ڕوانگەی الکەوە ،بوونەوەریەکە کە تەنانەت ،دەتوانێ نەفسی خۆیی کونترۆل بکات و دەسەاڵتی ڕەها یان دەسەاڵتی ئازادی ناسنوورداری نیە. دۆخی سروشتی لە ڕوانگەی الک الک لە مەڕ دۆخی سروشتی زۆر خۆشبینترە لە هابزە. الک بە پێچەوانەی هابز لە سەر ئەو باوەرەیە کە یاسای بوون و ڕەسەنی حاکم بە هەلس و کەوتی ئاکارەکان لە دۆخی سروشتییدا بوونی هەیە .هەروەها ناوبراو لە سەر ئەو باوەرەیە کە شەڕیەکی دەرمان نەکراو لە نێوان کەسەکان و بەرژەوەندی مرۆڤەکان لە دۆخی سروشتییدا حاکمە .ئەو گرنگی دڵۆڤانی و خۆشی و هەست کردن بە گەورەیی ڕەد ناکاتەوە ،بەاڵم بە پێچەوانەی هابز بەوان گرنگی تایبەت نادات .هەرچەن الک دەڵێت ئەگەر لە دۆخی سروشتییدا شەڕ نیە ،بەاڵم ئاشتیش هیچ زەمانەتێکی نیە. الک ئاماژە بە دسپێکێک دەکات کە لەودا هیچ جۆرە حکومەت و رێکخراوێکی کۆمەاڵیەتی بوونی نیە و مرۆڤەکان ئازادن ،بە بێ ئەوەی گۆشاریەکی دەوڵەت یا یاسایان لە سەر بێت .الک ئەم دۆخە بە دۆخی سورشتی ناو دەبات و دەڵێت :لە وەها دۆخێکدا هەموو شت ماڵی هەموو کەسێکە ،بەاڵم ئەم خاوەنداریەتیە نابێتە هۆی ئەوەی کە تاک نەتوانێ شتی تایبەت بە خۆیی هەبێت. لەم حاڵەدا ،کەس بۆی نیە بە ژیان ،تەندوروستی و ئازادی کەسانیتر دەستدرێژی بکات و زیان بەو ژیانە بگەێنێت ،چۆنکا هەموو ئینسانەکان بەرابەر و سەربەخۆن و هەموو کەس مافی سروشتی خۆیەتی کە لە مافێکی یەکسان کەلک وەرگرێت .بەو پییە مانای دۆخی سروشتی لە بیرۆکەی الک لە بنەرەتدا ئەخالقی و پێش مێژووییە، بەاڵم لە ئەندیشەی هابزدا دۆخی سروشتی بە گشتی دەچێتە خانەی جێبەجێ کردن و ئاکارییەوە .ئەمە بەو مانایە کە لە ڕوانگەی الکەوە ،مرۆڤەکان تەنانەت لە مافی سروشتیشدا ،ئخالقەن وابەستەن بە یاسای سروشتی سەرەکی و ئایینی ،بۆ مانەوەی خۆی و خەڵکانی دیکە. بە وتەێکی دیکە کەسەکان لە دۆخی سروشتییدا دەتوانن هەست بەوە بکەن کە چ شتێک هێنی ئەوانە و چ شتێک هێنی ئەوان نیە. مانای ئازادی لە ئەندیشەی هابز و الک الک لە سەر ئەو باوەرەیە کە مرۆڤ لە دۆخی سروشتییدا ئازادە و دەتوانێت هەر کارێک بۆ ژیان و خۆشی خۆی ئەنجام بدات ،بە بێ ئەوەی ئیزن لە کەسێک یان دەسەاڵتێک وەربگرێت بەو مەرجەی کە ئەو دەستدرێژی نەکاتە سەر سنووری یاسای سروشتی. ئازادی مرۆڤ لە دۆخی سروشتی بە دوو جۆر خۆیی دەنوێنێت ،یەکەم ئەوەی کە ئازادی سروشتی ئینسان وەکوو دەسەاڵتی ئازادی ئەو لە ئەنجامدانی هەر کارێک کە بۆ پاراستنی ژیان و خۆشی تاک پێویستە. ئەم ئازادیە تەنیا لە الیەن یاسای سروشتیەوە تەنگ دەبێتەوە .دەسەاڵتی ئازاد و ڕەهای ئەو بۆ جێبەجێ
کردنی ئەم یاسای سروشتیە. مەبەستی الک لە یاسای دۆخی سروشتی بریتیە لە حوکمی عەقالئی و ئەخالقی کە هەموو مرۆڤرکان وەکوو یەک لە مافی سروشتی کەلک وەرگرن و کەس ناتوانێت بە هۆی بیانووی کەلک وەرگرتن لە ئازادی ،ئازادی کەسێکی دێکە بخاتە مەترسیەوە. الک دروست کردنی کۆمەڵگەی سیاسی و حکومەت بە باشترین دەرمان بۆ کێشە و پرسەکانی دۆخی سروشتی دەزانێت ،بەاڵم ناوبراو لە سەر ئەو بروایە کە هیچ مرۆڤێک لە بنەرەتدا مەحکومی دەسەاڵتی ئینسانی یا گرۆپێکیتر نیە .لێرەدا الک بەو ئاکامە دەگات کە دەسەاڵتی سیاسی دەتوانێت ئەو کەسانە بە ئیقناع بگەینێت کە لە نێو ئەو بازنەدان ،بەو واتە کە تەنیا کەسانێک کە رازین بە دروست کردنی دەسەاڵتێکی سیاسی ،ئەندامان و الیەنگرانی ئەو الیەنە سیاسیەن ،بەاڵم ئەم ڕوانگەی الل دژی ڕوانگەی هابزە. بە پێی ڕوانگەی بەلینی بنەرەتی سروشتی هەر کەسێک کردەوەیەکی کێبرکێکردن بۆ مانەوەی خۆیە ،بەاڵم ئەم بەلێنە ،ناتوانێت هێندە کارێگەری هەبێت کە مرۆڤەکان هەمیشە لە دۆخی سروشتییدا بمێنێتەوە .لە ئاکامدا هەر کەسیک بۆ ئەندام بوون لە بەرژەوەندی هاوبەش و گستی و پەیرەوی کردن لە فەرمانەکان و دەستوورەکانی دەسەاڵتی هەیە .بە وتەیەکیتر ،رزایەت لە رێگەی زۆرەوە وەدەست دێت و هەر کەسێک بەلینێکی سروشتی بۆ ملکەج بوونی دەسەاڵتی سیاسی هەیە. جان الک لە دوو رسالە لە مەڕ دەسەاڵت دەنووسێت: هەموو ئینسانەکان لە بنەرەتدا ئازاد ،بەرانبەر و سەربەخۆن .ناتوانین کەس لە دەرەوەی ئەم بازنەیە دابنێنن و یا بە بێ رەزایەت ،ئەو بخەێنە ژێر دەسەاڵتێکی سیاسیەوە. تەنیا ریگەیەک کە هەیە تا کەسێک خۆی لە ئازادی جیا بکاتەوە و لە سنووری ئازادی مەدەنی دابنێت، رێگەی گوفتمان و وتووێژە لە گەڵ خەڵکی دیکەدا. ،.پەیوەست بوون بە کۆمەڵێک یا ڕێکخراوێکی سیاسی، ئەویش بە مەبەستی ئاسایش ،ئەمنیەت و پێکەوە ژیانی ئاشتیخوازانە و لە بارودۆخێکی ئەمن بۆ کەلک وەرگرتن لە داراییەکانی خۆ و بارودۆخێکی ئەمنتر بۆ کەسانێک کە لە گەڵ ئەودا نین. مەبەستی مرۆڤەکان لە راگەیاندن و قەبوول کردنی دەسەاڵتێکی سیاسی ،بە دەست هێنانی ئەو شتانەن کە مافی ئەوانە ،بەاڵم لێرەدا پرسیارێکی زۆر گرنگ دێتە ئاراوە و ئەو پرسیاترە ئەوەیە کە کەسێک کە دەسەاڵتێک قەبووڵ دەکات ،خۆی لە چوارچێوە یاساییەکانی ئەودا قەتیس دەکات و ئەم قەتیس مانانە پێش لەوەی کە ئازادی ئەو دابین بکات ،لە گەل ئەودا ناسازن. الک بۆ تێپەرین لەم دۆخە دوو جۆرە ئازادی سروشتی و ئازادی مەدەنی لێک جیا دەکاتەوە و دابەشی دەکات.
...بۆ ل ٧
ژماره ( )٨٥ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٢/١٧ ،
ئێران
Dwaroj@komala.com
7
یادێک لە ٢٦ی رێبەندانی ٥٧ی هەتاوی وەک رۆژی دەستپێکی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵە ف
فەریبا لوتفی رۆژی كۆمه ڵه رۆژى به رگرى له داخوازی یەکسانی و بەرابەریه ،رۆژى خه بات بۆ سۆسیالیزم و ئازادی و رزگارى. ئە گەر ئاوڕێکی کورت و نە زۆر دوور لە مێژووی کۆمەڵگای ئێران بدەینەوە . لە دەورانی محەمەد رەزای پەهلەویەوە سەیری بکەین دیکتاتۆریەت و نە بوونی ئازادی بە سەر کۆمەڵگادا زاڵ بووە .رێژەی زیندانەکان رۆژ لەگەڵ رۆژ بەرەو زیاد بوون چوو .هەموو
پاشماوەی الپەری ١
ڕاگەیاندراوی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان پشتیوانیکردن و تێکەاڵوبوون لە گەڵ رەوتی پێشکەوتنخواز و بیروڕای پێشەنگ و پێشڕەو ئەرکی ئێمەیە. وەک هەمیشە خەباتکار و پشتیوانی
دەنگە کان خنکێنرابوو ،قەڵەمەکان شکێندرابوو .جیاوازی بەینی چین و توێژەکان لە ئاستێکی زۆر بەرزدا خۆی دەنواند .خەڵکی فەقیر و هەژار ،کرێکار و فەال هیچ قورب و بایەخێکی نەبوو. رۆشنبیران و نووسەران و دڵسۆزانی راستەقینە لە زیندانەکاندا خەفە کرا بون .بە کورتی دنیای سەرمایەداریی تەنگی بەژیانی خەڵک هەڵچنیبوو. هەر بەو بۆنەوە یانی ،دیکتاتۆری و نە بوونی ئازادی و بەرز بوونەوەی رێژەی هەژاری و نەداری خەڵک .بوو بە هۆی شۆڕش و لەناوچوونی رژیمی جەلالد و خوێنڕێژی پەهلەوی لێکەوتەوە .بە داخەوە لە دوای رووخاندنی ئەو رژیمە بە پێچەوانەی داخوازی خەڵک و بە تایبەت خەڵکی کوردستان رژیمێکی بە رێژە زۆر دیکتاتۆرتر و جەلالدتر و خوێن ڕێژتر و دواکەوتووتر دەسەاڵتی خۆی بە سەر خەڵکدا سەپاند .بەر لەوەی حاکمیەتی کۆماری ئیسالمی بە تەواوی خۆی داسەپێنێت بە سەر خەڵکدا بۆ ماوەێەکی کورت فەزاێەکی سیاسی نیوە کراوە لە ئێراندا رەخسابوو. ئەحزاب و گروپ گەلی جۆراوجۆر سەریان هەڵدا و هەڵسوراوی و چاالکی
خویان دەست پێکرد .لە ناو ئەوانەدا ئەحزابی چەپ و بڕوا بە سۆسیالیزم و ئازادی زور بە خێرایی لە ئێران و بە تایبەت لە کوردستاندا چاالکی خۆیان دەست پێکرد .یەکێک لەو حیزب و سازمانانە کۆمەڵە بوو .کە زۆر بە خێرایی بە بۆنەی رێوڕەوشتی جوان و خەڵک پەسەند و پێشڕەو و نوێخوازانەیەوە جێی خۆی لە ناو خەڵک دا ،بە تایبەت لە نێو گەنجان و کەسانی بەتوانا و خاوەن شەهادەی بەرزدا کردەوە .کۆمەڵە خاوەن دروشم و بەرنامە و ئامانجگەلی بەنرخ و بەرز بوو کە هەر ئەمانە بوو بە هۆی ئەوەی زیاتر لە هەر حیزب و گروپێکی سیاسی تر گەشە بکات و ببێتە خاوەن پێگەی بە هێز لە کۆمەڵگای کوردستان دا. ڵیرەدا ئەتوانین بە چەند نمونە لەو دروشم و ئامانجانە ئاماژە بکەین کە بوونە هۆی گەشە و بەهێزبوونی کۆمەڵە.. یەکسانخوازی بەینی ژن و پیاو یەکێک لەو شتە گرینگانە بوو کە کۆمەڵە زۆر بە راشکاوانە باسی لێ دەکرد و وەکو شتێکی زۆر گرینگ هێنایە ناو خەڵکەوە وە زۆر بە جوانی ژنان و
کچانی بەرەو الی خۆی کێشا و بۆ یەکەم جار ئەوانی لە ریزی پێشمەرگە و رێکخراوە نهێنیی و ئاشکراکاندا رێکخست و بەم کارەی رچە شکێنی و تابۆ شکێنیەکی گەورەی ئەنجام دا.ئەم کارەی کۆمەڵە لە کۆمەڵگای سوننەتی و موسوڵمانی کوردستاندا شۆڕشێک بوو کە بە عەکسی شۆڕشی ئیسالمی ئێران ،کۆمەڵگای کوردستان ،بەتایبەت ژنان و کچانی ،چەند سەدە بەرەو پێش برد .ئاسەواری ئەم پێشخستنە کە تەنیا لە ماوەیەکی کورتی دەسەاڵت و حوزوری کۆمەڵە لە کوردستان دا رووی دا ،سەرەڕای هەوڵی چل ساڵەی رژیمی ئیسالمی بۆ سڕینەوەی ئەو فەرهەنگە پێشکەوتوخوازانە ،تاوەکو ئەمڕۆش ماوە و هەر دەمێنێت. کۆمەڵە لە ماوەیەکی کورتدا توانی سەدان گەنجی کچ و کوڕ لە کوردستان رابهێنێت و لە باری تێئوری و عەمەلییەوە لەگەڵ بناغەکانی سۆسیالیزم و ئامانجەکانی ئەو ئیدیۆلۆژییە ئاشنایان بکات .ئەم گەنجانە کە ئێستا هەموویان گەیشتونەتە تەمەنی مامناوەندی و خاوەن خێزان و مناڵ وتەنانەت نەوە و نەتیجەیشن ،هەرکامیان مامۆستایەکی
لێبڕاوی مافەکانی ژنان و بزووتنەوەی بەرابەریخوازی ژنانی کوردستان بەرامبەر بە سوننەت و داب ونەریت و بیر و روانگەی دژە ژن دەمێنینەوە. لێرەدا پێویستە بڵێین سەرەڕای پێوەندیی رێکخراوەیی و حیزبی لەبیرمان ناچێتەوە کە لە خولقاندنی ئەم مێژووەدا هەموو هاوڕییانی رەوتی کۆمەلە دەور و نەقش و سەنگ و قورساییان بووە ،بۆیە ئەمڕۆش لە کاتێکدا ئێمە دیالۆگ و پێوەندی خۆمان لەگەڵ ئەم ئاڵقەیە پەرە پێدەدەین،داواکارین ئەوانیش یارمەتیدەر و پاڵپشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بن .ئێمە نەک هەر لەگەڵ ئەو هاورێیانە،بەڵکوو لە گەل هەموو الیەنەکانی کۆمەلە خوازیاری هاوئاهەنگی و پێوەندی نزیک و رەخساندنی بەستێن و بواری هاوکاری و چەترێکی هاوبەشین. ئێمە بە تێگەیشتن و هەستکردن بەو هەلومەرجە هەستیارەی ئێستا هەروەک رابردوو بە هەموو هێز و توانی خۆمانەوە لە پێناو هاوکاری و هاوخەباتی لە گەل هەموو حیزبەکانی
کوردستانی ئێران لە هەموو بوارەکاندا تێدەکۆشین .ئێمە تێدەکۆشین حیزبەکانی هاوکاری ناوەندی کوردستانی ئێران لە پێناو دامەزراندنی بەرەیەکی هاوکاری و دێمۆکراسیخواز لە گەل باقی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە پێوەندی و دیالۆگێکی چڕوپڕ و جیددی دابێ و بێتە ئامرازێکی گرێنگ لە پێناو وەدیهێنانی وەها ئامانجێکدا. لەم رۆژەدا بە پێزانینەوە رێزدەگرین لە ئەرک و ماندووبوونی هەموو ئەو پێشمەرگە وتێکۆشەرە نهێنیانەی کە رۆژێک لە رۆژان لەو ریزەدا خەباتیان کردوە و خۆراگریان نواندووە. سالو دەنێرین بۆ هەموو زیندانیانی سیاسی و مەدەنی لە کوردستان و خەبات و خۆڕاگرییان بەرز دەنرخێنین. وێڕای ساڵو لە بنەماڵەی هەموو گیانبەختکردووانی کۆمەڵە پێیان دەڵێین رۆڵەکانی ئێوە سەرقافڵە و پێشەنگی خەبات لە پێناو رزگاریی لە کۆت و بەند و ستەم بوون و وەک ئااڵهەڵگرانی مەشخەڵی رووناکی لە دڵی بەملیۆن خەڵکی کوردستاندا دەژین .جارێکتر پەیمانتان لەگەڵ
نوێ دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین هەتا بڕووخێ رژیمی سەرکوتگەری ئیسالمی وەدیهێنانی ئامانج و ئارەزووەکانیان لە ئێران سەرکەوتوو بێ هاوپشتی و یەکێتی خەبات بەردەوام دەبین. جەماوەریی. بژی ئازادی و سۆسیالیزم سەرکەوێ بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان
پاشماوەی الپەری ٥
باروودۆخــی ئێــران لــە یەک ساڵی ڕابردوو كێبەركێی دەسەاڵتەكانی رێفۆرم خوازەكان (اسالح تلبان )و بناژۆخوازەكان (اسولگرایان ) له الیەك ك و و ناڕەزایەتی هەموو چین و توێژەكانی خەڵ هەموو پیشەكان وەك كرێكاران ،مامۆستایان و خوێندكاران لە الیەك و لەالیەکی دیکە سیاسەت و هەلوومەرجەكان ،هەڵە یەک لە دوای یەکەکانی رژیمی ئیسالمی ئێران لە دەرەوەی خۆی بۆتە هۆكاری ئەوەی كە ئەم رژیمە ببێتە دەوڵەتی ناكارا. بە سەرنجدان بە هەموو ئەو بارودۆخانەی كە ئێران هەم لە ناوخۆ وهەم لە رۆژھەاڵتی ناوەڕاستو جیهاندا هەیەتی دەبێ ئەو پرسیارە ئاراستە بكەین كە ئایا ئەو رژیمە لە ناو دەچێت یا نا ؟ بارودۆخی ئێران لە چەند ساڵی رابردوودا بۆ یەكەمین جارە كە هەموو كەرەسەكانی بۆ شۆڕشی نوێی تێدا بەدیی دەکرێت ،بەاڵم چاشنی ئەسڵی كە ئەو كەرەستانە بە كار بێنێت نییە ،ستارتی شۆڕشێكی نوێ لێدراوە بەاڵم پەرتەوازەیی و
لێکترازانی ئۆپۆزیسیۆ ن و نەبوونی رێبەرێکی کارامە لە دەرەوە و ناوخۆ بۆتە هۆكاری سەركوتكردنی ئەو راپەڕینانە و زۆربەی خەڵك بەو باوەڕە گەیشتوون كە ئەم رژیمە رەوایی نەماوە و ...
خەڵكی ئێران پێویستیان بە بەڕێوەبەرایەتی و رێبەریی هەیە تا بتوانن ئەو خۆپیشاندانانە ڕێكبخەن ؛ تێچوویان دابین بكرێت؛ هەموو ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لەو بوارەدا كەمكار و ناکارا ن و نەبوونی رێبەرێکی بنەوشەیی بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم خۆپیشاندانانە زۆر زوو سەرکوت بکرێت یان بچێتەوە ناو ماڵ ،هەر چەن دۆخی ئێران ئاگری ژێر خۆڵە مێشە و هەر ئان ئەگەری ئەوە لە ئارادا هەیە کە بگەشێتەوە و لەوەها هەلوومەرجێکدا دەبێ یەكگرتوویی ناو ماڵی خۆپیشاندەران بپارێزرێت. . لە کوتاییدا دەبێ ئاماژە بە رۆڵی ژنان بکەم، شتێک کە ناتوانین چاوپۆشی لێبكەین، بەشداری چاالكانەی ژنانە لە داھاتووی ئێران؛ ئێمە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران بە دژی رژیم رۆڵی ژنان لە ناو جەماوەردا زۆر بەرچاو بوو ،ئەوەش نیشان دەدات کە ژنان لەم خۆپیشاندانانەدا پشکی شێریان بەرکەوتووە و ....
پاشماوەی الپەری ٤
ئازادی ئەندیشە لە ڕوانگەی هابز و الک لە ئەندیشەی هابز ،ئازادی سروشتی بە مانای نەبوونی دەسەاڵتی دەرەکی لە ئەنجامی کارێکدایە کە تاک دەیەوێت ئەنجامی بدات و ئازادی مەدەنی بە مانای ئازادی ئەنجامدانی کردەوە گەلێکە کە لە الیەن دەسەاڵتەوە قەدەغە نیە. جان الک ئازادی سروشتی لە بارودۆخێکدا دەزانێت لە مرۆڤ لە هەر جۆرە دەسەاڵتێکی ڕەها لە سەر ئەم زەویە ئازاد بێت و لە بەندی هیچ ئینسانێکیتردا قەراری نەگرتبێت و ئازادی مەدەنی ،ئازادی مرۆڤە لە کۆمەڵگەدا ،بەو مەرجەی لە ژێر دەسەاڵتی هیچ کەسێکدا نەبێت، جگە لەو دەسەاڵتەی کە خۆی رەزایەتی پێی هەیە و رای پێداوە. بەم شێوە ،مرۆڤ لە راستییدا خاوەن دوو جۆرە ئازادییە ،ئازادی سروشتی و ئازادی مەدەنی. بەاڵم ناکرێت ئەم دوو ئازادیە هاوکات و پێکەوە بە کار ببردرێت .وێنەی بنەرەتی ئازادی ،هەر ئەو ئازادی سروشتیە .لەم ڕووەوە ئازادی مەدەنی جێگیری ئازادی سروشتیە.
بیرۆکەی چەپ و سۆسیالیستین و توانیویانە تەئسیری ئەو بیرۆکەیان لە مناڵەکانیاندا بنوێنن .ئەندامان و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و هەموو ئەوانە کە تەنانەت ماوەیەکی کورتیش هەلی هاوکاری و هاوخەباتیان لەگەڵ کۆمەڵە بۆ رەخسابێت هەتا ئەمڕۆش هەر لە ژێر کارتێکردنی ئەو خەباتەدان و ئەو ئەزمونەیان کردۆتە مەشخەڵی رێگای ژیانیان و ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت لە بەر شەوقی ئەو مەشخەڵەدا ژیان دەکەن. دامەزرێنەرانی کۆمەڵە ،کەسانی وەک کاک حەمە حوسەینی کەریمی و کاک فواد ،و هەر وەها هاوڕێیان و پێشمەرگە دڵسۆزەکانی کۆمەڵە کە چوونە ریزی گیانبەختکردوان و ناویان چووە مێژووی پرشنگداری خەباتی سۆسیالیستی و بوونە گیانبەختکردووی رێگای ئازادی و یەکسانی و بەرابەری ئینسانەکان، هەتا هەتایە وەک ئەستێرە لە ئاسمانی خەباتی گەلەکەماندا دەمێنن و دەگەشێنەوە و شانازیان پێوە دەکرێت. بەرز و بەڕێز بێت رۆژی کۆمەڵە ،رۆژی زانکۆی سۆسیالیستیی کوردستان، رۆژی بەرزکردنەوەی ئااڵی سۆسیالیزم لە کوردستاندا.
مرۆڤ ناچارە بە هۆی پیداویستیەکانی خۆی و نارەسانیەکانی کە لە دۆخی سروشتی بوونی هەیە ،ئازادیەکانی سورشتی خۆی لە مەڕ ئازادی مەدەنی ئاڵ و گۆڕی بە سەردا دەهێنێت. لەم ئاڵ و گۆرە دۆخێکی تایبەتی دەبێ بوونی هەبێت: -1دەبێ دەسەاڵت بە رەزایەتی ئەو کەسانە دروست بکرێت کە لە ژێر حوکمی ئەودان -2یاسای دانراو لە الیەن دەسەاڵت ،دەبێ بەئاوات و ئامانجەکانی کە ئەو دەسەاڵتە بە پێی ئەو بونیاد نراوە ،هاوخوێنی هەبێت. -3دەسەاڵتێک کە خەڵک دەچنە ژێر فەرمانی، بە پێی یاسای بنەرەتی بەریوە بچێت. -4هیچ مرۆڤێک نابێ بچێتە ژێر دەستی مرۆڤێکی خۆبەزڵ زان. کاتێ جان الک لە ئازادی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگە و یا ئازادی مەدەنی قسە دەکات ،هەموو ئەم چوار مەرجە و تایبەتمەندیتریش لە خۆ دەگرێت. بە وتەی الک ،ئەو ئینسانانەی کە لە کۆمەڵگەیەکی دیکتاتۆرییدا ژیان دەکەن ئازادیەکان و مافی تاکەکان پێشێل دەکرێت ،لەم ڕوەوە هاوواڵتیان نە تەنیا مافی خۆیانە بە دژی دیکتاتۆرەکاندا بچنەوە ،بەڵکوو دەبێ ئەو کارە بکەن ،چۆنکا مرۆڤەکان ئەو ئازادیەیان نیە کە چاو لە ئازادی خۆیان داپۆشن ،هەروەها کە ئەم ئازادیەیان نیە کە نەوسی خۆیان لە بەین بەرن بۆیان نیە ئازادی خۆیانیش لە بەین ببەن.
6
ژماره ( )٨٥ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٢/١٧ ،
ژنان
Dwaroj@komala.com
ژنان وەک قوربانییانی نوێی مادە هۆشبەرەکان
محەممەد ئەمینیان ژنان هەمیشە سەرەکی ترین قوربانیانی زۆربەی خەسارەکان و گرفتە کۆمەاڵیەتییەکانن کە مادە هۆشبەرەکان یەکێ لەو گرینگترین خەسارانەیە. بە راستی ژنان قوربانیی مادە هۆشبەرەکانن و رۆژبە رۆژ رێژەی ژنانی گیرۆدە بە مادە هۆشبەرکان ڕوو لە زیادبوونە. هۆکارگەلێکی زۆر هەن کە کاریگەرییان هەیە لە سەر گیرۆدە بوونی ژنان بە مادە هۆشبەرەکان و لەوانە: _١نەبوونی ئازادی و ئاسایش لە کۆمەڵگا دا. _٢نەبوونی ئیمکاناتی پەروەردە و فێرکاری بە شێوەیەکی دروست و دوور لە دەست تێوەردانی ئیسالمی سیاسی. _٣نەبوونی هیوا بە داهاتوو. -٤لێک هەڵوەشانی پیکهاتەی بنەماڵەیی. _٥نەبوونی دەرەفەتی گونجاو بۆ بەسەربردنی کات لە دەرەوە بە شێوەیەکی گونجاو. -٦درز کەوتنە نێو جیلی کۆن و جیلی نوێ. -٧پەرە سەندنی توندووتیژی بنەماڵەیی و بێ باوەڕی لە ناو بنەماڵەدا. -٨ژیان کردن لە گەڵ هاوسەری گیرۆدە بە مادە هۆشبەرەکان. -٩نەبوونی رێکخراوی شارەزا بۆ یارمەتیدانی هاوواڵتیان. لە واقع دا دەتوانین بڵێین کە نیوەی ژنانی گیرۆدە بە مادە هۆشبەرەکان لە رێگای هاوسەرەکانیانەوە تووش دەبن. پیاوانی گیرۆدە بۆ ئەوەی پێش ڵە ناڕەزایەتیی ژنەکانیان بگرن بە هەر شێوازێک هەوڵ دەدەن ژنەکانیان گیرۆدە بکەن .بە پێی لێکۆڵینەوەکان ،ژنانی گیرۆدە بە مادە هۆشبەرکان لە بواری فیزیۆلۆژی و دەروونی خەساری زۆرتر دەبینن بە نسبەت پیاوان .لەبواری کۆمەاڵیەتیەوە ژنانی گیرۆدە زیاتر تووشی پەراۆیز خستن دەبن ،بەتایبەتی لە الی بنەماڵە و نزیکەکانیانەوە .لە بەر ئەوە گیرۆدە بوونی ژنان وەک نەخۆشی چاوی لێناکرێت ،بەڵکوو وەک بابەتی بەالڕێدا چوونی ئەخالقی چاوی لێدەکرێ .ژنانی گیرۆدە بە هۆی نەبوونی سەربەخۆیی ئابووری ،بۆ سەندنی مادە هۆشبەرەکان تووشی بەالڕێدا چوون دەبن ،وەک لەشفرۆشی یان بازرگانی مادە هۆشبەرەکان و تاوانەکانی تر کە ئەمانە دەبنە هۆی گیران و زیندانی کردنیان ،و لە ناو زیندانەکانیشدا بە هۆی نەبونی بارودۆخێکی گونجاو و نەبوونی پێداویستیی دەرمانی و پێویست و بەکار هێنانی هاوبەشی دەرزی ،تووشی نە خۆشییەکانی ئیدز و هێپاتیت دەبن. لەواقع دا مەسەلەی مادە هۆشبەرەکان لەکۆماری ئیسالمیی ئێراندا لە گرفتێکی کۆمەاڵیەتیەوە بووە بە گرفتێکی سیاسی. سپای پاسداران و وزارەتی ئیتالعات گەورەترین بەرهەم هێنەرو باڵوکەرەوەی مادە هۆشبەرەکانن ،و زیاتر لە شارو گوندە کوردنشینەکان. پێشترمادە هۆشبەرەکان لە واڵتانی دەرەوە و ئەفغانستان دەهاتە ناو ئێران ،بە اڵم ئێستا شارو گوندەکانی ناوخۆ بوونەتە ناوەندی بەرهەم هێنانی مادە هۆشبەرە دەستکردەکانی وەک کراک و شیشە. زۆربەی ئەو مەوادانە لە تاقیگەکانی ناو خۆی ئێران بەرهەم دێت.بە داخەوە زیاتر لە ناوچە کوردنشینەکان وەک سەردەشت
کە دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی بۆ داخستنی ئەو ناوەندانە هەڵ ناگریت. کۆماری ئیساڵمی دەیهەوێ بۆ سەرکوت کردنی دەنگی ناڕەزایەتیی خەڵک ،پێکهاتەی کۆمەڵگا لێک بترازێنێ و بۆ گەیشتن بەم ئامانجە دەست لە هیچ پیالنێک ناگێڕێتەوە و پەرەپیدان بە مادە هۆشبەرەکان یەکێک لەو پیالنانەیە. کۆماری ئیساڵمیی واڵتی ئێرانی کردۆتە زیندانێکی گەورە کە کەس مافی رادەربڕینی نیە و هەر جۆرە چاالکیەکی فیکری و سیاسی قەدەغەیە و بە گشتی خەڵک لە مافە ئینسانیەکانی بێبەشە. بیرێک لە خەڵک بۆ ئەوە لەو گرفتانە دەرباز بن ،دەکەونە رێگایەک کە کۆماری ئیسالمی بۆی هێشتۆتەوە.ئەویش مادە هۆشبەرەکانە بە رێژەیەکی زۆر و بە نەرخێکی کەم .بەاڵم نابێ دست لە سەر دست دانێین و تەسلیمی ئەو بارودۆخە دڵتەزێنە بین. ژنانی کۆمەڵگای ئێمە هەروەها کە لە مێژوودا و بە تازەیی لە کۆبانی بەتەواویی بەدونیایان سەلماند لە دژوارترین بارودۆخەکاندا بەردەوامن و شان بە شانی پیاوان تێکۆشان و هیچکات کۆڵیان نەدا .ئێستاش پێویستە کۆڵ نەدەین و نەکەوینە داوی مادە هۆشبەرەکان کە بە راستی ماڵۆیرانکەرە .بەڵکۆ دەبێ بۆ دەرباز بوون لەو بارودۆخە دڵتەزێنە و بۆ ژیانێکی تەندروست و ئازاد و بنیادنانی کۆمەڵگایەکی دێمۆکرات شان بە شانی یەک هەوڵ بدەین. لە ئێران لە سەدا ٨٢ی ژنان ب ه ئاگاداریی هاوسهرهکانیان تووشی ماده سڕکهرهکان بوون. تهمهنی تووشبوون ب ه ماده سڕکهرهکان له ئێران له نیوان ٢٥ههتا ٣٤ساڵ دایه. کارناسان لهو باوەڕەدان ،لهسهدا ٣٥ی ژنانی تووشبوو ب ه ماده سڕکهرهکان ل ه رێگای دۆستان و میوانیهکان و ل ه سهدا ٦٥یشیان ل ه رێگای هاوسهرهکانیانهوه تووشی ماده سڕکهرهکان بوون. ب ه وتهی کارناسانی بواری تووشبوون ب ه ماده سڕکهرهکان ،تهمهنی ژنانی تووشبوو ل ه نێوان ٢٥ههتا ٣٤ساڵ دای ه و شیش ه و حهبی ئێکستازی زیاترین بهرخور ( مصرف)ی ل ه نێو ژنانی تووشبوو له ئێراندا ههیه. ب ه شێوهی ڕەسمی ٦٠ههزار ژن ل ه ئێران تووشی ماده سڕکهرهکان بوون. کهڵک وهرگرتن ل ه ماده سڕکهرهکان لهالیهن ژنانهوه نهخۆشیگهلێکی وهک لهبار چوونی ئاولهم ه (جنین) ،گهشهی نالهباری ئاولهم ه و منداڵبوونی پێش وهختی بهدواوه دهبێت. ژنانی تووشبووی ماده سڕکهرهکان زیاتر ل ه پیاوانی تووشبوو ،خهسارمهند دهبن و ئهو دیاردهی ه ژنان تووشی خهساری کۆمهاڵیهتی وهکوو ههاڵتن ل ه ماڵهوه، لهشفرۆشی و توندوتیژی دهکات. بهرپرسی کلینیکێکی هاریکاریی ژنانی تووشبوو ب ه ماده سڕکهرهکان دهڵێت، زۆربهی ژنانی تووشبوو بە ماده سڕکهرهکان بۆ کاری خراپە و نابەجێ بەکار دەهێنرێن، یان دهستدرێژیی جنسییان دهکرێت ه سهر. زۆربهی ژنانی تووشبوو ،ل ه کراک و شیش ه کهڵک وهردهگرن ی ک ه گیرودەی مادە زۆربهی ئهو ژنانە سڕکەرەکان بوون ،ناسنامهیان نیی ه ههتا بناسرێنهوه ،چونک ه ناسنامهکهیان فرۆشراوه ،یان لهههمبهر بڕه پارهیهک ب ه بارمته دانراوه. زۆربهی ژنانی تووشبوو ب ه ماده سڕکهرهکان ل ه مادهی پیشهیی تازه بهرههمهێنراوی وهکوو شیش ه و کراک کهڵک وهردهگرن ک ه تێچوویهکی زیاتر و کاریگهریی زێدهتری ل ه ماده سڕکهرهکانی دیک ه ههیه. ئاماره باڵو کراوهکانی رێژهی ژنانی تووشبوو ب ه ماده سڕکهرهکان لهالیهن لێپرسراوانی رێژیمهوه ناتهبای ە و هێندێک ل ه بهرپرسان ،پرسی تووشبوونی ژنان ب ه ماده سڕکهرهکان وهدرۆ دهخهنهوه ،یان ب ه رێژهیهکی زۆر کهم وهسفی دهکهن. بهگوێرهی ئاماری بهڕێوهبهریی گهاڵڵهی ههڵسهنگاندنی بارودۆخی تووشبوون ب ه ماده سڕکهرهکان ،لهسهدا ٥ههتا ٦ی
تووشبوانی مادە سڕکەرەکان ،ژنان پێکی دههێنن که ئهو ئامارە ل ه ٦٠ههزار کهس تێدەپهڕێت. لهالیهکی دیکهوه ب ه گوێرهی ئاماره ڕەسمیەکانی رژیم ،ل ه ئیران ١٤٠ههزار ژنی تووشبوو به ماده سڕکهرهکان ههیه. لە ئیران ڕۆژانە 10کەس بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە گیان لەدەست دەدەن و هەروەها ڕۆژانە 70کەسی دیکە بە ئاماری تووشبوان بە ماددەی سڕکەر زیاد دەبن. بەرپرسانی حکوومەتی یەکێک لە ئێران ڕای گەیاندووە لە سەدا ٦٠ی تاوانە جۆراوجۆرەکان و خەسارە کۆمەاڵیەتیەکانی ئێران بەهۆی تووشبوون بە مادە هۆشبەرکانن. بەپێی ئامارە ڕەسمیەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی مادە سڕکەرەکان، زیاتر لە دوو ملیۆن تووشبووی مادە هۆشبەرەکان لە ئێران هەن و بەپێی ئامارە ناڕەسمیەکان ،نزیکەی 800هەزار کەس بە شێوەی کاتی و بۆ ڕابواردن (کات بەسەربردن) ماددەی سڕکەر بەکار دەهێنن. مێژووی گیرۆدەبوون بە ماددەی هۆشبەر لە ئێران ،بۆ دەورانی بنەماڵەی سەفەوییەکان دەگەڕێتەوە و بە شێوەی چاندنی تۆوی خەشخاش پەرەیان بە بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەری «تریاک» وەرگرتووە.گیرۆدەبووانی مادەی هۆشبەری سپی(حەبی مێتادۆن) ئەو کەسانەن کە نە کارتۆن خەون و نە سیمایەکی شپرز و هەژارانە و ڕەش هەڵگەڕاویان هەیە. گیرۆدەبووانی لەم چەشنە باوەڕ بەوە ناکەن گیرۆدەی مادەی هۆشبەر بوونە و بە سانایی درێژە بە ژیان و کاسبی خۆیان دەدەن .ئەو کەسانە قەت نەشە نابن و هیچ ئەمەلێکیان بۆ وەالنانی مادەی هۆشبەر نییە و تەنانەت زۆرجار باوەڕیان بە گیرۆدە بوونی خۆیان بە مادە هۆشبەرەکان نییە. لە الیەکی دیکە بە هۆی ئەوەی مێتادۆن کە جۆرە حەب و شەربەتێکی هۆشبەرە بە سانایی دەست دەکەوێ ئاماری گیرۆدەبوون ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ڕووی لە زیاد بوونە. دەوڵەت خزمەتگوزاری بە کەمپەکانی وەالنانی مادەی هۆشبەر نادات .لە کاتێکدا ئاماری گیرۆدەبووانی مادەی هۆشبەری سپی و ڕەش لە ئێران بە تایبەت ژنان ڕوو لە زیاد بوونە ناوەندەکانی وەالنانی مادەی هۆشبەر لە ڕووی تەندروستی و دەرمانی و شێوازی چاالکی ستاندارد نین و ئەوەش وایکردووە بەکارهێنەرانی مادە هۆشبەرەکان باوەڕیان بەو کەمپانە نەبێت. شایانی باسە سوپای پاسداران گەورەترین
مافیای هاوردەکەر و باڵو کەرەوەی مادەی هۆشبەرە لە ئێران و بە سیاسەتی بێ ئیرادە کردنی کۆمەڵگا دەیهەوێ الوان و ژنان لە شۆڕش دژی نیزامی کۆماری ئیسالمی لە ڕێگەی گیرۆدەکردنیان بە مادەی هۆشبەر دوور بکاتەوە. لە ئێران لە سەدا ٩ی بەکاربەرانی مادەی هۆشبەر ژنن بەپێی راپۆرتی پسپۆڕانی فەرهەنگی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر لە ئێران زیاد لە سەتا 21ی تووشبوانی مادەی هۆشبەر خوێندکاری زانکۆن کە سەتا 63 یان ژیانی هاوسەریان پێک هێناوە و سەتا 53یان کار دەکەن و رێژەی لە سەتا 55ی تەاڵقەکان بەهۆی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکانە. ئەگەرچی پێشتر نەخوێندەواری و بێکاری و هاوسەرگیری نەکردنی گەنجان هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە مادەی هۆشبەر ئەژمار دەکران بەاڵم ئامارە نوێیەکان دەریدەخەن کە سەتا 21ی تووشبوانی مادەی هۆشبەر لە ئێران بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەریان هەیە و لەناویاندا سەتا 63یان هاوسەرگیریان کردووە و سەتا 53یان کار دەکەن. لە سەتا 30بۆ 35ی کرێکارانی پیشەسازی و وەبەرهێنانی ئێران تووشبووی مادە هۆشبەرەکانن کە ئەوەش دەکاتە نزیکەی 600بۆ 700هەزار کەس. هەندێک لە کرێکارەکان بەکارهێنانی تریاک بۆ قورسبوونی ئاستی کارەکەیان دەگەڕێننەوە و ئەوەش دەری دەخا کە یەکێک لە هۆکارەکانی تووشبوون بە مادەی هۆشبەر تەنیا بێکاری نییە بەڵکوو پاڵەپەستۆی لەڕادەبەدەری خاوەنکاریشە بۆسەر جەستەی کرێکاران و رۆژانە 9کەس لە ئێران بەهۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە گیانیان لەدەست دەدەن و زۆربەی بەکاربەرانیش لە گەنجان پێکهاتوون». جۆری مادە هۆشبەرەکان لە سرووشتییەوە بەرەو پیشەسازی رۆیشتووە و مادەی هۆشبەری پیشەسازی زیاتر بۆ کەمبونەوەی دڵەڕاوکێ و الوازبوون و الوازی سێکسی بەکار دەبردرێت. بەڕوژبوونەوەی ئاماری تووشبوانی ئەو مادە هۆشبەرانەی بەشێوەی پیشەسازی بەرهەم دەهێندرێن لەکاتێکدایە کە گیرۆدەبووانی خواردنەوە کحولییەکان لەو واڵتەدا وەک دیاردەیەکی لێهاتووە و سااڵنە بەو هۆیەشەوە سەدان کەس گیانیان لەدەست دەدەن. مادەی هۆشبەری پیشەسازی بەو هۆشبەرانە دەگوترێت کە لە تاقیگەکان و
بەشێوەی پیشەسازی بەرهەم دەهێندرێن و مەترسییەکانیان زۆر لە مادە هۆشبەرە سرووشتیەکان زیاترە. كەسی ئالوودە بە مادەی هۆشبەر زۆر جیاوازن لەكەسانی ئاسایی بەردەوام هەست بەماندووبون دەكەنو دەمارەكانی لەوریابووندان، مێشكیان هەمیشە چاالكن ،بەاڵم لەهەر حاڵەتێكی نایاساییو گرتنەوەی ئەم مادەیە لەكەسی ئالوودە بوو ئەگەری زۆری هەیە دەستبەجێ گیان لەدەست بدات. هەروەها كەسانی ئالوودە بوو ناتوانن تەنیا بۆ چركەیەكیش واز لە دەرمان بێننو كاریگەی لەسەر هەڵسوكەتوو قسەكردنیان دەبێت لەكاتی قسەكردندا كەسی بەرامبەر ناتوانێت بەتەواوی لێیان بگاتو قسە ئەبزركێنن. لەگەڵ ئەوەش هەمیشە بەكەسی الواز و بێدەسەاڵت دێنە پێش چاو ،بەردەوام هەست بەگێژبوون دەكەنو تووشی سەرئێشەو ڕشانەوە دەبن و تووشی زەردوویی دەبن و پێستی كەسی ئالوودەبوو تووشی پەڵەو لكەی نامۆ دەبێت ،بەشێوەیەك كەسی ئالوودەبوو لە كۆمەڵگا دادەبڕێت. مادەی هۆشبەر جگە لەزیانی تەندروستی زیانی ئابوریشی لێدەكەوێت ،بەشێوەیەك كەسی تووشبوو بەمادەی هۆشبەر وردە وردە لەمردن نزیك دەبێتەوە و گیان لەدەست دەدات. هۆکارە سەرەکیەکانی پەنابردنی الوان و تازەالوان بۆ بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و ئالودەبوونیان ،دەگەڕیتەوە بۆ بیکاری ،هەژاری و نەبوونی و بێ
ئومێدی و دەسەاڵتی دواکەوتوو… لەهەر جیگایەکی دنیادا ،بێکاری پەرەبگرێت ،هەژاری فراوان بێتەوە، بێ ئومێدی تەشەنەبکات و خەونی الوان بخنکێنرێت ،دەسەاڵتی دواکەوتوو خۆی بکاتە مڵۆزمی سەر کۆمەڵگا و خەونی الوان بکوژێت و بیگۆڕێت بە کابوس ،بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر باڵودەبیتەوە و لە حاڵەتەوە دەبێت بە دیاردە ،بۆ بەرگرتن بە ئالودەبوون و قاچاخچێتی دەبێ بە مادەهۆشبەرەکانەوە، کڕین و فرۆشتنی مادەهۆشبەرەکان بەتەواوەتی قەدەغەبکرێت و سزای توندی ئەوانەی بەرهەمی دێنن و قاچاغچیتی بە شیوەی نایاسایی پێوەدەکەن و دەفرۆشن،بدرێت. دیارە هاوکات دەبێ زەمینەو هۆکارەکانی رووهێنانی تاکەکان بۆ بەکارهێنانی مادەهۆشبەرەکان، لەبەین ببرێن.
Dwaroj@komala.com
8
ژماره ( )٨٥ساڵی هەشتەم٢٠٢٠/٠٢/١٧ ، Dwaroj@komala.com
سەرنووسەر:
رەزا کەعبی
بۆ خوێندنهوهی دواڕۆژ لهسهر تۆڕی ئینتێرنێت سهردانی www.komala.comبکه ن پەیوەندی dwaroj@komala.com
بەڕێوەبەری نوسین و دیزاین:
هێمن بایەزیدپور
هەڵەچنین:
محەممەد فەرهادزادە
پەیوەست بوونی کۆمەڵێک لە کچان و کورانی خەباتکاری کوردستان بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە
رۆژی جۆمعە ڕێکەوتی ٢٥ ڕێبەندانی ٩٨ی ھەتاوی و لە سالیادی ٥٠ھەمین سالی دەستپێکی خەباتی کۆمەلە پۆلێکی کە لە گەنجانی شۆرشگێری گەلەکەمان بە ڕیزەکانی پڕ لە شانازی کۆمەڵە پێوەست بوون.لەو ڕێوڕەسمە دا کە لە ناوەندی کۆمەلە سەرکردایەتی بەڕێوە چوو و ڕێژەیەکی برچاوی پێشمەرگە و ئەندامانی کۆمەلە و ھەروەھا میوانانی حیزبەکانی تری ڕۆژھەالت و باشوور و کوردستان باکووری بەشداریان کرد.
سەرەتای ڕێورەسمەکە ھاوڕێ ئارمان کورد وەک بەرپرسی ناوەندی فێرگەی سیاسی نیزامی کۆمەلە قسە و باسێکی پێشکەش کرد ،لەو وێرای قسەوباسەدا سوپاس و پێزانین لە مامۆستایانی دەورەی سیاسی ،جەختی لەسەر پەروەردەکردنی بەھێزی کۆمەلە پێشمەرگەی وەک باسکی بەھێزی گەل کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد پێشمەرگەی کۆمەلە ھاوکات لە بواری نیزامی بەلکوو لە باری فکر و ھزریشەوە دەبێ جیاواز بێت ،لە درێژەی کلیپێک ڕێوڕەسمەکە لە کار و چاالکییە کانی مامۆستایان و
پێشمەرگەکان پێشکەشی ئامادەبووان کرا و لە کۆتاییش دا بەشداربووانی ئەودەورەیە کە بە نێوی پەلی گیانبەختکردوانی مانگی خەزەلوەر ناودێر کرابوو بە دروشمی پر لە شانازی بژی کۆمەلە بژی سۆسیالیزم پێوەستی رڕیزەکانی کۆمەڵە بوون و لە الیان ئەندامانی رێبەری پێشمەرگەکانەوە و بەخێراتنیان لێکرا.
دواستوون نەوید مێهراوەر پەنجا ساڵ لەمەوبەر و لە هەلوومەرجێکی تایبەتدا ،کۆمەڵێک لە الوانی کورد کە بۆ خوێندن روویان لە زانکۆکانی ئێران کردبوو بڕیاری دامەزرانی رێکخراوێکیان دا کە ئێستە نێوی کۆمەڵەیە و قەاڵی لە بن نەهاتووی یەکسانیخوازییە لە کوردستان. ئەو هەلوو مەرجە تایبەتە کە دەرەنجامی گوشار و سەرکوت و داپڵۆسینی دەسەاڵتی پاشایەتی و مەحروم ڕاگرتنی لە ئیستە زیاتری کوردستان بوو، وای کردبوو تەنیا ئەو بەشە لە بنەماڵەکان کە توانای داراییان هەبوو بۆ درێژەی خوێندن منداڵەکانیان دەناردە شارەکانی دەرەوەی کوردستان، لە الیەکی دیکەشەوە داپڵۆسینی مێژوویی گەلی کورد لە الیەن رژیمی گەندەڵی پاشایەتییەوە و هیوا و ئارەزووی خەڵکی کوردستانیش بۆ گەیشتن بە مافە ئینسانی و نەتەوییەکانی خۆیان کاریگەر بووە لە سەر بیرو هزری دامەزرێنەرانی ئەم رێکخراوە ،هەروەها باڵو بوونەوەی ئەندێشەی چەپ و یەکسانیخوازی لە جیهاندا رەنگدانەوە لە سەر هزری پێک هێنەران و یەکەم شانەکانی ئەو رێکخراوەیە کە ئێستە جگە لە رێکخراوی سیاسی گوتارێکە بە پانایی هەمو کوردستان دەبێت. کۆمەڵە کە لە ژمارەیەکی کەم لە خوێندکاران هاتە دروست بوون و لە سەردەمی رژیمی پاشایەتیدا بە نهێنی توانی خوێ رێکخات بەداخەوە توشی زەبری گورچکبڕ دەبێ و بەشێکی بەرچاو لە دامەزرێنەرانی دەکەونە زیندان و سەرەڕای ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر بەاڵم بەردی بناغەی مقاومەت و خۆڕاگری لە نیو زیندان دا دادەمەزرێنن و تەنانەت هاتنە گۆڕی جیاوازی فکریش لە زیندان و لەو دەمەدا نایان رووخێنی و هەموویان بەڕوسووریەوە لە زیندان هاتنە دەر و ئەو خۆراگرییەی ئەوان بوو بەو رێچکەیە کە دواتر قارمانگەلێک وەک عومەر فەیزی ،زەمانە قادری، ئەحمەد شەعبانی ،ئێحسان فەتاحیان ،خالد بابا حاجیانی و سەدان ژن و پیاوی شۆڕشگێڕ و خۆڕاگری دیکە لە پانتایی هەموو کوردستاندا سەری بەرزیان بۆ جەالدان نەوی نەکرد و گیانی ئازیزیان بۆ رزگاری گەلی کورد و چەوساوەکانی بەختکرد. بە نزیک بوونەوە لە رووخانی رژیمی پاشایەتی و دواتر شکانی دەرکی زیندانەکانی ئێران پاڵەوانانی نێو زیندان لە الیەن خەڵکەوە لە ئامێز گیران و بە گەرمی پێشوازیان لێکرا ،ئیتر مەودایەک لە نێوان هاوڕێیانی زیندان و دەرەوەدا نامێنێ و دیسانەوە یەکدەگرنەوە و تێهەڵدەچنەوە ،لەوە بەدواوە زۆربەی هەرە زۆری ئەوانە بوون بە رابەری بەشێکی بەرچاو لە بزووتنەوەی خەڵکی کوردستان و لە گەڵ خۆیان بەشێکی دیکە لە جوغرافیای کوردستانیان هێنایە نێو بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانەوە. چوونی ئەو بەشە لە جوغرافیا و بەشداری خەڵکی ناوەند و خوارووی کوردستان لە بزووتنەوە مافخوازانەکەی کوردستاندا کە کۆمەڵە تێیدا دەوری سەرەکی هەبوو کۆمەڵێک تاکتیکی نوێ و مودێرنی وارد بە بزووتنەوەکە کرد کە ئێستە ئیتر بووەتە پێناسەی بزووتنەەی رزگاریخوازی کوردستان. بەشدار کردنی ژنان بە پانتایی هەموو کوردستان لە خەباتدا و بە تایبەتیتر بەشدارییان لە هێزی پيشمەرگە و لە شەڕی بەرگری لە خەڵک و خاکی کوردستان خەباتی گەلی کوردی بردە قۆناخێکی دیکە و مروڤانە تری کرد ،هەروەها بانگەشەی ژیانی هاوسان و پشتگیری لە خەڵکی پاڵە و رەنجدەران و کرێکاران ،بانگەشەی یەکسانی نیوان ژن و پیاو و بەگشتی هێنانی بیری چەپ بۆ نێو بزووتنەوەکە وەک گوتاری سەرەکی گڕوتینێکی زۆرتر و هێزێکی زیاتری بە بزووتنەوەکە بەخشی. هەروەها رێکخستنی کاری مەدەنی و مانگرتن و کۆچ و رێپێوان لە بەرانبەر دوژمنی دڕ و تازە بە دەسەاڵت گەیشتووی کۆماری ئیسالمی ورەیەکی زۆری وە بەر خەڵکی کوردستان نا و خودی خەڵکەکەی کرد بە خاوەنی بزووتنەوەکە. ئێستە ئیتر پاش پەنجا ساڵ لە دامەزرانی کۆمەڵە و زیاتر لە چل ساڵ لە خەباتە ئاشکراکەی ،کوردستان بە مەڵبەندی کاری مەدەنی و یەکگرتوویی ئەناسرێتەوە ،ئەوبەشە گەورەیەی کوردستانیش کە لە گەڵ کۆمەڵە و ئەندێشەی چەپ بەشداری بزووتنەوەکەی کرد ئێستەش سەرقافڵەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیە و بزووتنەوە رزگاریخوازییەکەشی هەمەڕەنگە و توانا و تەحەمولی پلۆرالیزمی هەیە و لە نێو قوواڵیی کۆمەڵگاوە سەری هەڵهێناوە. لە یادی پەنجا ساڵەی سەر هەڵدانی کۆمەڵە و دامەزرانی ئەو رێکخراوە یەکسانیخوازە دا یادی هەموو ئەو ئازیزانە بەرز رادەگرین کە بە گیانی خۆیان تا ئێستاکەش رووناکییان بەخشیە ئەم رێگەیە و ئەم کاروانە یەکسانیخوازیەیان لە سەرپێ راگرتووە. پیرۆز بێت ٢٦ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵە