pirs 168 web

Page 1

‫پەرلەمانتارێکی پارتی‪ :‬بەشداری‬ ‫نەکردنی نەوشیروان مستەفا‬ ‫لەکۆبونەوەکانی سەرۆکی هەرێم‬ ‫ل‪2‬‬ ‫غروری سیاسیە‬

‫‪168‬‬ ‫باڵوکراوه‌یه‌کی ئازاده‪ ‌،‬یه‌کێتی الوانی دیموکراتی کوردستان مانگی دوو جار ده‌ری ده‌کات‪ .‬سێشه‌ممه‌ ‪2012/12/11‬‬

‫کێشەکانی نێوان هەرێم‬ ‫و بەغدا‪ ،‬لە رۆخی‬ ‫تەقینەوەدا‬ ‫ل‪5‬‬

‫جەمال مورتکە‪ :‬ئەوانەی ئێستا پێشمەرگە بە ملیشیا دەزانن‪،‬‬ ‫هەر ئەوانە بوون لەشکری یەکگرتوی‬ ‫کوردستانیان تێک شکاند‬ ‫جەمال مورتکە‪ ،‬ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان‪ ،‬لە دیمانەیەک لەگەڵ‬ ‫پرسدا‪ ،‬ئاماژە بە رووداوەکانی ئێسای گۆڕەپانی سیاسی کوردستان دەکات و پێی وایە کورد لە ئێستادا‪،‬‬ ‫لە ھەموو کاتێک زیاتر پێویستیی بە یەکگرتوویی ھەیە‪ ،‬دەربارەی پێشمەرکەش دەڵێت ئێمە پاش راپەرین‬ ‫‪ ١٩٩٣‬لەشکری یەکگرتوی کوردستانمان دامەزراند‪ ،‬بەاڵم کێ بوون ئەوانەی ئەو لەشکرەیان تێک شکاند؟‬ ‫ئەو کەسانە بوون کە ئێستا پێشمەرگە بە ملیشیا ئەزانن‪».‬‬

‫د‪ .‬محەممەد ئەحمەد‪ :‬مالیکی‬ ‫بە بڕوای خۆی لەڕێگەی سوپاوە‬ ‫کارێک دەکات کە خەڵکی‬ ‫ناوچەکانی تر بیر لە هەرێم‬ ‫بوون نەکەنەوە‬ ‫دکتۆر محەمەد ئەحمەد‪ ،‬باس لە هۆکارەکانی پاڵنەری‬ ‫هەڕەشەکانی مالیکی دەک��ات و دەڵ��ێ «بەشێکی‬ ‫پەیوەندی بە چاوترساندنی الیەنە سیاسییەکانی‬ ‫عێراقەوە هەیە بۆ ئەوەی کەس داوای بە هەرێمبوون‬ ‫نەکات»‪ ،‬دەشڵێت «بەشەکەی تری سەرهەڵدانی‬ ‫کێشەکان‪ ،‬بە هاوکێشە هەرێمایەتییەکان و بارودۆخی‬ ‫سووریا و گوشارەکانی ئێرانەوە پەیوەستن‪».‬‬

‫ل‪8‬‬

‫ل‪3‬‬

‫عارف ڕوشدی‪:‬‬

‫مالیکی گوتی ڕاستە لە دەستوردا‬ ‫بڕیاری فیدراڵی دراوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەگەر جێبەجێ بکرێت عێراق‬ ‫دەبێتە گۆمی خوێن‬

‫ل‪6‬‬


‫‪2‬‬

‫ژماره‌ ‪168‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2012/12/11‬‬

‫پەرلەمانتارێکی پارتی‪ :‬بەشداری نەکردنی نەوشیروان مستەفا‬ ‫لەکۆبونەوەکانی سەرۆکی هەرێم غروری سیاسیە‬ ‫ڕاپۆرت‪ :‬پرس‪ ،‬سلێمانی‬

‫چاودێرانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسان بەشداری کردنی سەرکردە‬ ‫ئۆپۆزیسیۆنەکانی کۆمەڵ و یەکگرتوو بەخاڵێکی ئەرێنی وەسف‬ ‫دەکەن و پێیانوایە هۆکارێکی باشە بۆ لەیەکنزیک بوونەوەو‬ ‫دروس��ت کردنی یەکگوتاری ل��ەدەرەوەی هەرێمی کوردستان‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەوەی لەو نێوەندەدا ڕاوبۆچوونی جیاوازی لێ کەوتۆتەوە‬ ‫بەشداری نەکردنی نەوشیروان مستەفایە وەک��و بەهێزترین‬ ‫سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆن لەکۆبونەوەکانی ئەم دوایەی سەرۆکی‬ ‫هەرێم‪.‬‬ ‫«عەدالەت عەبدواڵ»چاودێری سیاسی ڕایدەگەیەنێت «ئەو‬ ‫کۆبونەوانەی دەکرێت پەیوەندیان بەهەندێک کێشەی نەتەوەیی‬ ‫و نیشتیمانیەوە هەیە‪ ،‬کە ڕووبەڕوومان بۆتەوە‪ ،‬بۆیە ئاستی‬ ‫ئەو هەڕەشەو کێشانەی هاتونەتە ئاراوە دەستنیشانی دەکات‬ ‫کە دەبێت کۆبونەوەی الیەنە کوردییەکان لەچ ئاستێکدا بێت و‬ ‫کێش تێیدا ئامادەبێت‪ ،‬بۆیە پێدەچێت سەرۆکی هەرێم بەگرنگی‬ ‫زانیبێت لەکاتی وادا پێویستە ڕاستەوخۆ کەسانی گەورەی ناوپارتە‬ ‫ئۆپۆزیسیۆنەکان ئاگادار بکرێن لەو گۆڕانکاریانەو بیروڕایان لەگەڵ‬ ‫ئاڵوگۆڕ بکات‪ ،‬بۆیە لەم ڕوانگەیەوە بانگێشتی سەرکردە نمرە‬ ‫یەکەکانی ئۆپۆزیسیۆن کرابێت»‪.‬‬ ‫بەبڕوای عەدالەت عەبدواڵ بەشداری نەکردنی نەوشیروان مستەفا‬ ‫تا ڕادەیەک جێگەی پرسیارە‪ ،‬لەبەر ئەوەی ئەو پێشتر لەبۆنەی‬ ‫تردا سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە لەبارەگای‬ ‫سەرۆکی هەرێم‪ ،‬بەاڵم لەم مەسەلە نەتەوایەتی و نیشتیمانیانەدا‬ ‫کەالیەنەکانی دیکەش تێیدا بەشدارن بەشداری نەکردووە‪ ،‬ئەوا‬ ‫جێگەی پرسیارەو دەبێت خۆی وەاڵم��ی ب��دات��ەوە‪ .‬دەشڵێت‬ ‫«ئەمەش بەو مانایە نییە لەئاستی پێگەی الیەنی گۆڕان کەم‬ ‫بکرێتەوە‪ ،‬چونکە وەکو هەڵوێست بزووتنەوەی گۆڕان بەشێکە‬ ‫لەهێزەکوردییەکان کەلەگەڵ ئەوەدان هەموو الیەنە کوردییەکان‬ ‫یەکگرتوو ب��وون‪ ،‬کەئەوەش خاڵێکی ئەرێنییە‪ ،‬بەاڵم ئاستی‬ ‫بەشداریکردن لەکۆبونەوەکاندا ئەوە مەسەلەیەکی دیکەیە»‪.‬‬ ‫چاودێرە سیاسیەکە کۆمەڵێک ڕەخنەی هێنایە سەر گۆڕان‬ ‫لەوکاتەداو پێی وایە هێشتا هەندێک میراتی قۆناغی ملمالنێیە‬ ‫ناوخۆییەکان کاریگەری لەسەر الیەنی دەروون��ی سەرکردەکان‬ ‫مابێت‪ ،‬بەاڵم وەکخۆی گوتی «بەگشتی دەبێت دانی پێدابنێین‬ ‫کەسەرۆکی هەرێم س��ەرۆک��ی هەرێمەو کەسێک نییە خۆی‬ ‫سەپاندبێت و دەبێت ڕێزی لێبگیرێت لەو ماوەیەی کەسەرۆکە‪،‬‬ ‫لەمەسەلە نەتەوەییەکانیشدا کاتێک بانگەشەی کەسی یەکەمی‬ ‫حیزبەکان دەکات زۆر ئاساییە‪ ،‬ئەوەی ئێمەش بیستومانە ئەوەیە‬ ‫کە گوایە کاک نەوشیروان ڕەخنەی لەوە هەبووە کۆبونەوەکان‬ ‫ئەجەندایەکی دیاری کراوی نەبووە‪ ،‬لەمەشدا دەبێت سەرۆکایەتی‬ ‫هەرێم وەاڵم بداتەوە‪ ،‬کە ئەجنداکان چی بوون و چی نەبوون تاکو‬ ‫ئەو ڕەخنانە نەمێنێت»‪.‬‬ ‫سەبارەت بەبەشداری کردنی ئەمیری کۆمەڵی ئیسالمی و‬ ‫ئەمینداری یەکگرتووی ئیسالم و بەشداری نەکردنی نەوشیروان‬ ‫مستەفا لەکۆبونەوەکانی سەرۆکی هەرێم پەرلەمانتاری پارتی‬ ‫لەپەرلەمانی کوردستان (ژیان عومەر) بۆ هەفتەنامەی دەڵێت‬ ‫«من پێشتر بەچەند هاوڕێیەکم لە ئۆپۆزیسیۆن وتووبوو کە‬ ‫دەمەوێت ئەو پرسیارە لەنەوشیروان مستەفا بکەن‪ ،‬داخۆ بۆچی‬ ‫بەشداری کۆبونەوەکانی سەرۆکی هەرێم ناکات‪ ،‬دیارە ئەمەش‬ ‫غرورێکی سیاسیەو حەز ناکات بەشداری بکات»‪.‬‬ ‫پەرلەمانتارەکەی پارتی ئەوەش دەخاتە ڕوو لەکاتی سوێند‬ ‫خواردنی ئەندامانی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان هەموو‬ ‫سەرکردەکان ئامادەبوون جگە لەنەوشیروان مستەفا‪ ،‬ئەمەش‬ ‫لەکاتێکدا گۆڕان خاوەنی بیست و پێنج کورسی پەرلەمانییە‪.‬‬ ‫ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسالمی‪ ،‬عەبدولستار‬ ‫مەجید‪ ،‬بەهەفتەنامەی پرسی ڕاگەیاند «ئەو پرس و بابەتانەی‬ ‫بەگشتی پەیوەندیان بەهەرێمی کوردستان و تایبەت تر بە نێوانی‬ ‫هەرێم و بەغدادەوە هەیە‪ ،‬پێم وایە پێویستە پرس و ڕاوێژ‬ ‫بەیەکتر بکرێت‪ ،‬بەو پێیەی ئێمە لەکوردستان وەکو ئۆپۆزیسیۆن‬

‫و دەسەاڵت هەر ڕەخەنەیەکمان لەیەکتری هەبێت ئەوا حەقی‬ ‫خۆمانە و ڕەخنەکانمان لەکات و شوێنی خۆیدا بکەین»‪.‬‬ ‫عەبدولستار مەجید ئەوەشی گوت «بەاڵم ئەگەر بابەتەکان‬ ‫ڕەهەندی نیشتیمانی هەبێت و پەیوەندی بەهەموو ک��وردەوە‬ ‫هەبێت‪ ،‬نابێت پرسە گەورەکانی تایبەت بەکورد بکەینە قوربانی‬ ‫بیروڕای جیاواز و ناشبێت بەهۆی ملمالنێکانی نێوان دەسەاڵت و‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن شتی گرنگمان لەدەست بچێت»‪.‬‬ ‫س��ەب��ارەت ب��ەب��ەش��داری ن��ەک��ردن��ی ن��ەوش��ی��روان مستەفا‬ ‫لەکۆبونەوەکانی سەرۆکی هەرێم ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی‬ ‫کۆمەڵ وێرای ئەوەی دەڵێت ئێمە وەکو هەردوو الیەنی کۆمەڵ و‬ ‫یەکگرتوو جاروبار بەپێویستمان زانیوە بەشداری کۆبونەوەکانی‬ ‫سەرۆکی هەرێم بکەین‪ .‬هاوکات پێشی وایە بەشداری نەکردنی‬ ‫نەوشیروان مستەفا پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیەو ڕاوبۆچونیان‬ ‫واب��ووە بەشداری نەکەن‪ .‬هاوکات بەشداریکردنی نەوشیروان‬ ‫مستەفاش لەهەندێک کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم بەگرنگ‬ ‫دەزانێت‪.‬‬ ‫الی خۆیەوە باژێروانی بزووتنەوەی گۆڕان لەپارێزگای هەولێر‬ ‫(برزۆ مەجید) سەبارەت بەم بابەتە بۆ هەفتەنامەی پرس گووتی‬ ‫«گرنگی لەکۆبونەوەکان لەکارنامەسیاسیەکەی دەیبینیەوەو‬ ‫پێدانی دەسەاڵت بەو نوێنەرانەی سەرۆکەکان یاخود مەکتەب‬ ‫سیاسی حیزبەکان بەشداری تێدا دەکەن»‪.‬‬ ‫برزۆ مەجید ڕاشیگەیاند «بەهیچ جۆرێک غروری سیاسی لە‬ ‫نەوشیروان مستەفا ناوەشێتەوە»‪.‬‬ ‫بەبڕوای باژێروانەکەی بزووتنەوەی گۆڕان لەهەولێر ئێستا لەنێوان‬ ‫هەرێم وبەغداد کێشە هەیە‪ ،‬بۆیە پێویستیمان بەهەماهەنگی و‬ ‫بەهێز کردنی گوتاری سیاسی هەیە‪ .‬وەکخۆی دەڵێت «بەشدار‬ ‫دەبین لەگەاڵڵەکردنی ستراتیژیەتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی بۆ‬ ‫ڕێکخستنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدادو ئەوکاتیش بۆ‬ ‫بەهێز کردنی گووتاری سیاسی و ماڵی کوردی‪ ،‬هەر مەسەلەیەکیش‬ ‫بە نەتەوەیی بێت دەبێت هەموومان بەشدار بین تیایدا»‪.‬‬ ‫نوسەرو ڕۆژنامەنووس»دیار ئەحمەد» لەبارەی بەشداری‬ ‫نەکردنی نەوشیروان مستەفا لەکۆبونەوەکانی سەرۆکی هەرێم‬ ‫بەهەفتەنامەی پرسی ڕاگەیاند «ئەو ملمالنێ سیاسیە لە کۆنەوە‬ ‫درێ��ژەی کێشاوە سەبارەت بەوەی کە نەوشیروان مستەفا بۆ‬ ‫بەشداری ناکات لە کۆبونەوەکانی سەرۆکی هەرێم‪ ،‬ئەمە سیراعی‬ ‫سیاسی لە پشتەوەیە‌‪ ،‬چونکە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ دواوە بەتایبەت‬ ‫ئەوکاتانەی کە کاک نەوشیروان لەناو یەکێتی بوو لەوە دەچێت‬

‫بڵێم بەشێکی زۆری کێشە ناوخۆیەکانی ناو یەکێتی بە هۆی ئەو‬ ‫ئیتفاقییە ستراتیژییە بوو کە یەکێتی بەستوویەتی لەگەڵ پارتی‪،‬‬ ‫ئەگەر بشڵێم بەشێکی جیابونەوەکەشیان هەر لەبەر ئەم هۆکارە‬ ‫بوو»‪ .‬گوتیشی «بە بڕوای خۆم کاک نەوشیروان کە بۆتە شوانی‬ ‫بزوتنەوەی گۆڕان هەلێکی تایبەتی بۆ هاتۆتە پێشەوە کە بتوانێت‬ ‫سەربەستانە ئەو سیراعەی هەیەتی لەگەڵ کاک مەسعود بە‬ ‫ئارەزوی خۆی بڕیاری لێبدات لە ژێر ناوی ئۆپۆزسێۆن بووندا»‪.‬‬ ‫ناوبراو پێشی وایە نەوشیران مستەفا دەبێت خۆی ئەو قوفڵەی‬ ‫کە داویەتی لەو دەرگایە و دای خستووە‪ ،‬لە کۆتاییدا دەبێت‬ ‫بیکاتەوە‌‪ ،‬چونکە کاریگەری تەواوی لەسەر خۆی و بزوتنەوەکەی‬ ‫دەبێت لە ڕوی جەماوەرییەوە‌‪ .‬دەشڵێت «من هەر لەیەکەم‬ ‫رۆژەوە وتوومە ئەو شەڕەی کە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم‬ ‫رایگەیاندووە لەگەڵ مالیکی شەڕێکی ڕەوای��ە‌‪ ،‬کۆتایەکەیشی‬ ‫بینیمان مالیکی لەبەرگی سەدام حسێندایە‪ ،‬ئەوەش نەتیجەکەیەتی‬ ‫و جا هەر بۆیە لەو کۆبونەوانەی کە کاک مەسعود سازی دەکات‬ ‫دەبێت کاک نەوشیروان بونی هەبێت»‪.‬‬ ‫دیار ئەحمەد مەجید بەڕاشکاوی دەڵێت «لەکاتێکدا نەوشیروان‬ ‫مستەفا شوانی بزووتنەوەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی گەورەیە بۆیە‬ ‫بەشداری نەکردنی نەوشیروان مستەفا لەکۆبونەوەکان غررورێکی‬ ‫سیاسیەو زۆر تاکڕەوانەیە»‪.‬‬

‫ڕۆژنامەنووسێک‪ :‬نەوشیروان مستەفا‬ ‫شوانی ئۆپۆزیسیۆنێکی گەورەیەو‬ ‫بەشداری نەکردنی لەکۆبونەوەکانی‬ ‫سەرۆکی هەرێم تاکڕەوانەیە‬ ‫باژێڕوانی بزووتنەوەی گۆڕان لەهەولێر‪:‬‬ ‫لەو کۆبونەوانەی کە کاک مەسعود سازی‬ ‫دەکات دەبێت کاک نەوشیروان بونی هەبێت‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪168‬‬

‫‪2012/12/11‬‬

‫‪3‬‬

‫لە بارەی ئەو کێشە و ئاڵۆزیانەی کە ئێستا لەهەرێمی کوردستان‬ ‫هەیە‪ ،‬تایبەت ئۆپراسیۆنی دیجلە و بەرگری کردنی پێشمەرگە لەو‬ ‫سنورانە و چەندین پرسی تر‪ ،‬جەمال مورتکە‪ ،‬وەک پێشمەرگەیەک بۆ‬ ‫پرس دەدوێت‪:‬‬ ‫دیمانە‪ :‬تریفە ئازاد‬

‫جەمال مورتکە‪ ،‬ئەندامی سەرکردایەتی پێشووی پارتی بۆ پرس‪:‬‬

‫دەوڵەتی یاسا بەوجۆرە هەنگاو دەنێت کە بەعس چۆن دژایەتی کوردی دەکرد‪،‬‬ ‫ئەوانیش بەرەو ئەوە دەڕۆن‬ ‫پ‪ :‬رای بەرێزتان لە بارەی ئۆپراسیۆنەکانی دیجلەوە چیە؟‬ ‫و‪ :‬دامەزراندنی ئۆپراسیۆنی دیجلە پێچەوانەی هەموو ئەو‬ ‫رێکەوتنامە و هەنگاوانەیە کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە‬ ‫دابڕاوەکان نراوە‪ ،‬دامەزراندنی ئۆپراسیۆنی دیجلە هەمان ئەو‬ ‫هەنگاوانەیە کە کاتی خۆی رژێمی بەعس لە کۆتاییەکانی سااڵنی‬ ‫حەفتاکان لە سەدەی بیست دایمەزراند‪ ،‬کە دەسەاڵتی رەهای‬ ‫دایە حەسەن مجید و قیادەی شیمالی دامەزراند‪ ،‬بە هەمان شێوە‬ ‫بۆ سەرکوت کردنی هەموو ئەو بیرو باوەڕ و دەستکەوتانەی کە‬ ‫گەلی کورد و پێکهاتەکاتی تریش وەک نەتەوەکانی تورکمان و‬ ‫مەسحی و لە هەمان کاتدا دووبارە داگیرکردنەوەی کوردستانە‬ ‫بەو شێوازەی ئێستا ئ��ەوان بەرنامەیان بۆ دان��اوە‪ ،‬بۆیە من‬ ‫بە دامەزراندنی ئۆپراسیۆنی دیجلە‪ ،‬هەنگاوەکانی تریشی بە‬ ‫مەترسیدار ئەزانم‪ ،‬دەیانەوێ ئەو دەستکەوتە یاساییەی کە کورد‬ ‫بە دەستی هێناوە‪ ،‬بە تایبەت لە کوردستان و ناوچە کێشە‬ ‫لەسەرەکان‪ ،‬وەک کەرکوک کە پارێزگار سەالحیاتی خۆی هەیە‪،‬‬ ‫دیانەوێت ئەوانە لەرێگەی ئەو ئۆپراسیۆنە لە دەسەاڵت نەیهێڵن‪،‬‬ ‫بەڵکو حوکمی عەسکەری بکەن‪ ،‬بە شێوازێک کە تاقمێکی وەک‬ ‫دیکتاتۆر و درندانە بێنە سەرکار و ئەو دەستکەوتانە نەهێڵن‬ ‫و عێراق بەرەو هەڵدێر ببەن‪ ،‬بۆیە بەڕای من دامەزراندنی ئەو‬ ‫هێزە گەورەترین مەترسییە‪ ،‬پێویستە لەسەر هەموو نەتەوەکان‬ ‫بکەونەخۆو کۆتایی بەو کۆسپانە بێت کە دێنە سەر رێی‬ ‫پێشکەوتن و ژیانی خۆشگوزەرانی و ئازادی ئایندەی گەلەکەمان‪.‬‬ ‫پ‪ :‬یەکهەڵوێستی الیەنە سیاسەکانی کورد لەهەمبەر ئەم‬ ‫مەسەلەیە چۆن ئەبینی؟‬ ‫و‪ :‬ئەو لێکپچڕان و چەند هەڵوێستە جیایەی رابردوو‪ ،‬دەتوانین‬ ‫بڵێین بەشێکە لەو هەنگاوانەی ناحەزان و ئەوانەی دژ بە داخوازی‬ ‫و ئامانجەکانی رەوای کوردن‪ .‬ئەو هەنگاوانەی جەنابی سەرۆک‬ ‫لە نەورۆزی رابردوو بە ئاشکرای کرد‪ ،‬بەڵکو کاک مەسعود لە‬ ‫کۆبونەوە تایبەتییەکان مەترسیەکانی دەست نیشان کرد‪ ،‬پێی‬ ‫دەگوتین بەو شێوەیە هەنگاو دەنێین‪ ،‬حکومەتی عێراق بەتایبەت‬ ‫دەوڵەتی یاسا بەوجۆرە هەنگاو دەنێت کە بەعس چۆن دژایەتی‬ ‫ک��وردی دەک��رد‪ ،‬ئەوانیش ب��ەرەو ئەو هەنگاوە دەڕۆن‪ ،‬بۆیە‬ ‫پێویستە ئێمە هەموومان یەکبین و یەکبگرین‪ ،‬بتوانین بەرپەرچی‬ ‫ئەو دەستدرێژیانە دەینەوە کە کورد لە ئایندەدا توشی ئەبێت‪.‬‬ ‫پ‪ :‬پێتوانیە وەزیر و ئەندام پەرلەمانە کوردەکان لە بەغدا‬

‫نەیانتوانیوە ئەرکی خۆیان جێ بەجێ بکەن؟‬ ‫و‪ :‬من ناتوانم بڵێم ئەوان هیچیان نەکردووە‪ ،‬بەاڵم سستی‬ ‫و کەمتەرخەمی پێوەدیارە و کەم و کوڕیی هەبووە‪ ،‬پێویستە‬ ‫هەمویان وەک یەک گروپ و یەک ئامانجی دیاری کراویان هەبێت‪.‬‬ ‫کە لە چیای حەمرین بەسەر کەوتین‪ ،‬ئەبێت وەک کورد‬ ‫مامەڵە بکەین و بەرگری لە دەستکەوتەکانی خۆمان بکەین و‬ ‫ئەو ئامانجانەی کە بەدی نەهاتوون‪ ،‬هەوڵبدەین بەدیانبهێنین‪،‬‬ ‫چونکە ئێمە لە پێگەیەکی جوگرافی مەترسیدارا ئەژین‪ ،‬ئەبێت‬ ‫هەمو کوردێک بزانێت واقیعی کوردستان لە نێو روبارێک دایە هەر‬ ‫چواردەورەی دوژمنە‪ ،‬بۆیە پێویستیمان بە پتەو کردنی ریزەکانی‬ ‫خۆمانە‪ ،‬بەاڵم ئەگەر نارێک بووین زۆر بە ئاسانی پەرش و باڵو‬ ‫ئەبین‪.‬‬ ‫پ‪ :‬بزوتنەوەی گۆران چەندینجارە پێشمەرگە بەملیشیا ناو‬ ‫ئەبات‪ ،‬تۆ وەک پێشمەرگەیەک چ قسیەکت هەیە؟‬ ‫و‪ :‬ب��ەداخ��ەوە بۆ بزوتنەوە گ���ۆڕان‪ .‬راس��ت��ە پێشمەرگە‬ ‫هەڵسوکەوتی لە هەندێک شێوازی نیزامی کەم و کوڕیی تێدا‬ ‫هەیە‪ ،‬بەاڵم ساڵەهای ساڵە توانیمانە بەرگری لە نەتەوە و خاکی‬ ‫خۆمان بکەین‪ ،‬خەڵکانێک بۆ مەرامی سیاسی ئەو دەخەنە پاڵ‬ ‫ناوی پێشمەرگە‪ .‬بە داخەوە خۆیان ئامانجی سیاسیان هەیە بۆ‬ ‫لەکەدار کردنی پێشمەرگە‪.‬‬ ‫ئێمە پاش راپەرین ‪ ١٩٩٣‬لەشکری یەکگرتوی کوردستانمان‬ ‫دامەزراند‪ ،‬بەاڵم کێ بوون ئەوانەی ئەو لەشکرەیان تێک شکاند؟‬ ‫ئەو کەسانە بوون کە ئێستا پێشمەرگە بە ملیشیا ئەزانن‪.‬‬ ‫پ‪ :‬زۆربەی الیەنەسیاسیەکان پارتی و یەکێتی بەوە تۆمەتبار‬ ‫ئەکەن کە ناهێڵن دەستور بگەڕێتەوە پەرلەمان؟‬ ‫و‪ :‬بەرای من گەڕانەوەی دەستور بۆ ئەوە نییە کە دەستور‬ ‫هەموار بکرێتەوە و هەندێک مادەی بگۆڕێت‪ ،‬بەڵکو بۆ ئەوەیە ئەو‬ ‫رەشنووسەش نەمێنێت‪ .‬من گەڕانەوەی زۆر بە خەتەری ئەزانم‪.‬‬ ‫من لەگەڵ ئەوەدام بدرێتە راپرسی‪ ،‬پاشان چ مادەیەک نارێک‬ ‫بوو و یان نەگونجا لەگەڵ ئێستا‪ ،‬با هەموار بکرێتەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئێستا بگەڕێتەوە پەرلەمان کێ زەمانەت ئەکات ئەو رەشنووسە‬ ‫بە دەساڵی تریش بۆ کورد جێگیر دەکرێتەوە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬لە پەیڕەوی ناوخۆی پارتیدا‪ ،‬مادەیەکی تێدایە ئاماژە‬ ‫بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی شارەزایان دەک��ات‪ ،‬کە بەشێک‬ ‫لەئەندامەکانی پێکدێت لەو ئەندام سەرکردایەتییانەی کە‬

‫دەرنەچوونەتەوە یان وازیان هێناوە‪ ،‬بەاڵم دوای ‪٢‬ساڵ تێپەڕبوون‪،‬‬ ‫کەچی هێشتا ئەنجومەنە دامەنەزراوە‪ ،‬رای تۆ لەو بارەوە چییە؟‬ ‫و‪ :‬ئەوە یەکێک لە بڕیار و خاڵەکانی پەیڕەوی ناوخۆیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫نازانم هۆیەکەی چیە کەهەتا ئێستا دانەمەزراوە‪ ،‬بەس من بە‬ ‫باشی ئەزانم کە دروست بکرێت‪ .‬چونکە یەک لە خاڵە گرینگەکانە‬ ‫کە لە کۆنگرە بڕیاری لەسەردراوە‪.‬‬ ‫بەهۆی ئەو نالەبارییەی کە ئێستا هەیە و دێتە پێش لە‬ ‫کوردستان‪ ،‬پێشبینی ئەکەم لەو نزیکانە پێکبهێنرێت‪.‬‬ ‫پ‪ :‬دەوت��رێ پارتی لە رووی جەماوەرییەوە روو لە کەم‬ ‫بوونەوەیە‪ ،‬تۆ چ قسیەکت هەیە؟‬ ‫و‪ :‬پارتی نەک لە ئێستا‪ ،‬بەڵکو لە قۆناغەکانی پێشووش‬ ‫شۆڕش تێکچوون و موئامەرەکردن و چەندین شتی تری هاتە‬ ‫پێش‪ ،‬بەاڵم پارتی بە حوکمی بناغە پتەوەکەی خۆی لە ناو ڕەگی‬ ‫جەماوەر رابەری خۆی و سەرکردایەتی بەهێزی خۆی‪ ،‬جەنابی‬ ‫بارزانی باوک و کاک مەسعود‪ ،‬لە هەمان کاتدا شەعبیەتی پارتی‬ ‫مومکین نییە پارتی الواز بێت‪.‬‬ ‫ئەوەی پارتییە بە بیروباوەڕ پارتییە‪ ،‬بڕوای بەوە هەیە کە ئەو‬ ‫رێبازە راست و دروستە‪ .‬لە هەر کەسێک توڕە ئەبێت‪ ،‬بەاڵم هەر‬ ‫پارتییە و هەر بەرگری لە پارتی ئەکات‪.‬‬ ‫دوژمنانی زۆر گەورەتر لە ئاستی نێودەوڵەتی خۆیان تاقی‬ ‫کردۆتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەنجامێکی فەشەلی هێناوە‪ .‬من بڕوام هەیە‬ ‫پارتی لە ئێستا قەت بەهێزتر نەبووە لە رووی جەماوەر و توانای‬ ‫سیاسی لە بەرنامەکانی‪ .‬بە بڕوای من ئەوانە زۆر لە هەڵەدان کە‬ ‫قیاس لەسەر ئەو بابەتە بکەن‪ ،‬با قیاس لەسەر شتی تر بکەن‬ ‫باشترە‪.‬‬

‫ئێمە پاش راپەرین ‪ ١٩٩٣‬لەشکری‬ ‫یەکگرتوی کوردستانمان دامەزراند‪،‬‬ ‫بەاڵم کێ بوون ئەوانەی ئەو لەشکرەیان‬ ‫تێک شکاند؟ ئەو کەسانە بوون کە‬ ‫ئێستا پێشمەرگە بە ملیشیا ئەزانن‪.‬‬


‫‪4‬‬

‫ژماره‌ ‪168‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2012/12/11‬‬

‫دیاریکردنی چارەنووس‬ ‫لە دووڕێیانی دیموکراسی و جوداییدا‬ ‫هەژار هەورامی‬

‫لێکۆڵینەوەی هەل و مەرجی ئەو نەتەوانەی کە ناچار کراون‬ ‫لە ق��ەوارە و کیانێکی سیاسی دیاریکراو داببڕێن و جودا‬ ‫ببنەوە‪ ،‬ئەوەمان بۆ دەسەلمێنن کە النی کەم بە سێ شێواز‬ ‫جوودا بوونەوە ڕوا و گونجاوە و مافی یاسایی و ڕەوایانە کە‬ ‫جوودا ببنەوە ‪.‬‬ ‫شێوازی یەکەم‪ ،‬کە یاسا نێودەوڵەتیەکانیش داکۆکی لێ‬ ‫دەکەن ئەوەیە کە «کاتێک نەتەوەیەک و خاکی ئەو نەتەوەیە‬ ‫بە زۆر و ستەمکاری بلکێندرێت بە دەوڵەتی ناوەندییەوە‪،‬‬ ‫دابڕان وجودابوونەوەی ئەو نەتەوەو خاکەکەی لە دەوڵەتی‬ ‫ناوەندی ڕەوایە و هەوڵدانە بۆ بە ئەنجامگەیاندنی دادپەروەری‬ ‫و قەرەبووکردنەوەی مافی فەوتاوی ئەو نەتەوەیە‪.‬‬ ‫شێوازی دووهەم‪ ،‬کاتێک دەوڵەتی ناوەندی بە شێوازی‬ ‫بەرنامە بۆدارێژراو و سیستەماتیک مافە بنەڕەتییەکانی‬ ‫نەتەوەیەک پێشێل بکات‪ ،‬کاتێک دەوڵەتی ناوەندی بیهەوێت‬ ‫لە رێگای بەکارهێنانی زۆر و کوشتن و ئەشکەنجە و زیندان‬ ‫و سەرکوت و جینوساید و کوشتنی زم��ان و کەلتوور و‬ ‫گۆڕانی دیمۆگرافی و لەناو بردنی سەرکردە و چاالکوانانی‬ ‫سیاسی و ‪ ....‬نەتەوەیەک بتوێنێتەوەو لەناوی ببات‪،‬‬ ‫لەئان و ساتێکی وادا ئەو نەتەوەیە دەتوانێت لە دەوڵەتی‬ ‫ناوەندی جوداببێتەوە‪ .‬دیارە ئەم جودابوونەوەیە ڕەوایە و‬ ‫هەوڵدانە بۆ گەیشتن بە مافە بنەڕتییە ئینسانیەکان‪ ،‬کە‬ ‫یاسا نێودەوڵەتییەکان و لەوانەش جاڕنامەی گەردوونی مافی‬ ‫مرڤ داکۆکی لێ دەکەن‪.‬‬ ‫شێوازی سێهەم‪ ،‬کاتێک ڕەوایە کە نەتەوەیەک لە دەوڵەتی‬ ‫ناوەندی جوداببێتەوە کە دەوڵەتی ناوەندی بە پێی رێککەوتن‬ ‫و پەیمانێکی دیاری کراو لە چوارچێوەی سەروەری دەسەاڵتی‬ ‫دەوڵەتی ناوەندیدا مافی خۆبەرێوەبردنی دابێت بە نەتەوەیەک‬ ‫و بە پێی ئەو پەیمانە دەوڵەتی ناوەندی بەڵێنی دابێت کە‬ ‫نکووڵی لەو مافانە نەکات‪ ،‬کاتێک دەوڵەتی ناوەندی بە‬ ‫پێچەوانەی بەڵێن و پەیمانەکەی یەک الیەنە و ب��ەردەوام‬ ‫ئەو مافانە پێشێل بکات‪ ،‬ئەوا ئەو نەتەوەیە کە مافەکانی‬ ‫پێشێل دەبێت دەتوانێت لە دەوڵەتی ناوەندی جوداببێتەوە‬ ‫بە تایبەت لە کاتێکدا کە دەوڵەتی ناوەندی باوەڕی بە مافی‬ ‫دیاری کردنی چارەنووسی ئەو نەتەوەیە نەبێت لە الیەن‬ ‫خودی نەتەوەکەوە‪.‬‬ ‫دیارە نەتەوەی کورد لە واڵتی ئێراق ڕووبەڕووی هەر سێ‬ ‫شێوازەکە بووەتەوە و بە بڕوای من جوودابوونەوە مافی سەد‬ ‫لە سەدی نەتەوەی کوردە و زۆر لۆژیک و گونجاوە کاتێک‬

‫بیهەوێ لە دەوڵەتی ناوەندی عێراق جودا ببێتەوە‪.‬‬ ‫گومان لەوەدا نییە کە خاکی کوردستان و نەتەوەی کورد‬ ‫لەم بەشە واتا لە باشووری کوردستان‪ ،‬پاش جەنگی جیهانی‬ ‫یەکەم و شکستی خەالفەتی عوسمانی و هەڵوەشاندنەوەی‬ ‫ئەو ئیمپراتۆرییەتە بە پێی خواست و ئ��ارەزووی واڵتانی‬ ‫ب���راوەی جەنگ بە تایبەت بەریتانیا و فەرەنسا پاش‬ ‫دابڕاندنی لە خەاڵفەتی نەخۆش و شکستخواردووی عوسمانی‬ ‫لکێندرا بە واڵتێکی تازەدامەزراو بە ناوی ئێراقەوە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫بارودۆخی خاک و نەتەوەی کورد لە باشووری کوردستان لە‬ ‫چوارچێوەی ئەو خااڵنەی سەرەوە هەڵبسەنگێنین بە ڕوونی‬ ‫بۆمان دەردەکەوێت کە کوردستان بە زۆر لکێندراوە بە دوو‬ ‫پارێزگای بەغداد و بەسرەوە و پاشان ناویان لێ ناوە ئێراق‪.‬‬ ‫لێرەدا لە هەر دەرفەتێک کە بۆ کورد برەخسێت لە پێناو‬ ‫قەرەبووکردنەوەی مافی پێشێلکراوی خۆی دەتوانێت خاک و‬ ‫نەتەوەکەی لە ئێراق جودا بکاتەوە‪.‬‬ ‫لە چوارچێوەی خاڵی دووهەمیشدا لەو رۆژەوە کە ئەم قەوارە‬ ‫سیاسیە دام��ەزراوە‪ ،‬حکوومەتی ناوەندی ئێراق‪ ،‬باشووری‬ ‫کوردستان (هەرێمی کوردستان )بە زێد و واڵتی کوردان‬ ‫نازانێت و الی وایە کە بەشێکی هەتاهەتایی و خوداوەندییە‬ ‫لە خاکی ئێراق ‪ ،‬و سەروەری واڵتی ئێراق وا دەخوازێت کە‬ ‫بە هەر شێوەیەک بیهەوێ دەبێت دەسەاڵتی خۆی بسەپێنێت‬ ‫بە سەر دانیشتووانی ئەم هەرێمەدا‪ .‬ئەمە لە کاتێکدایە‬ ‫کە نەخاک و جوگرافیای ئێراق نەگۆڕ و خوداوەندییە و‬ ‫نەحکوومەتی ناوەندی ئێراق دەتوانێت وەک سەردەمی پێشوو‬ ‫ئەسپی ئەنفال و جینوساید لە ناو خاکی کوردستان تاو‬ ‫بدات‪ .‬بەڵگەی حاشاهەڵنەگر هەیە کە حکوومەتە یەک لە‬ ‫دووای یەکەکانی ئێراق بە شێوازی بەرنامە بۆدارێژراو و‬ ‫سیستەماتیک مافە بنەڕەتییەکانی نەتەوەی کوردیان پێشێل‬ ‫کردووە و لە رێگای زۆر و کوشتن و ئەشکەنجە و زیندان و‬ ‫سەرکوت و جینوساید و کوشتنی زمان و کەلتوور و گۆڕانی‬ ‫دیمۆگرافی و لەناو بردنی سەرکردە و چاالکوانانی سیاسی‬ ‫و ‪ ....‬ویستوویانە کە نەتەوەی کورد لە ناو بەرن‪ .‬لەم‬ ‫حاڵەتەشدا مافی حەتمی و یاسایی و سەد لە سەدی کوردە‬ ‫کە لە ئێراق جووداببێتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر چاو لە رووداوەکانی پاش رووخانی حکوومەتی بەعسی‬ ‫شۆڤینی و هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ئێراقی نوێ بکەین‪ ،‬لە‬ ‫یەکەم رۆژی داڕشتنی یاسای بنەرەتییەوە هەتا ئێستا هەر‬ ‫حکوومەتی ناوەندییە کە بەڵێن و پەیمانە یاساییەکانی‬

‫بێ رووتووش‬

‫*لەوەتەی زستان هاتوە و خەڵک سۆپا دادەگیرسێنێ‬ ‫بەهۆی بوونی ئاوێکی زۆر لە نەوتەکەدا پڵیتی سۆپاکان‬ ‫هەمیشە وشک دەبن وخوا بازاڕی وەستاکانی جواڵندەوە‪.‬‬ ‫( رۆژگارێک دێ ئاویش وەک نەوت بەنرخ دەبێ‪ ،‬دەبێ‬ ‫ئەوکات چی تێ کەن)‬ ‫*بیست ساڵە حکومەتی هەرێم کێشەی کارەبای بۆ‬ ‫چارەسەر نابێ‪ ،‬وەزارەت��ی کارەبا لەجیاتی گرانکردنی‬ ‫نرخی کارەبا و چاودێریکردنی بەردەوام وێسگەی تازەی‬ ‫بەرهەمهێنان دەکاتەوە‪.‬‬ ‫(بەنوکی دەرزی کۆیدەکاتەوە و بە شەنە بە بای دەکا)‬ ‫*بزووتنەوەی ئیسالمی دەڵێ ‪ ١٢‬ساڵە چەند ئەندامێکمان‬ ‫لەالیەن یەکێتی گیراون و ئازاد نەکراون و ئێستاش لە ژیاندا‬ ‫ماون‪ ،‬داوا دەکەین ئازادیان بکەن‪.‬‬ ‫(حزب دەبێ ئاوا زوو لەسەر خەڵکی خۆی بەوەاڵم بێ)‬ ‫*لە یاریەکی خولی نایابی کوردستان یانەی هەولێر چوە‬ ‫سلێمانی و لەوێ پێشوازیەکی بێ وێنەیان لێکردن‪ ،‬گەرچی‬ ‫چارەگی کورسیەکانیش پڕ نەبوو بونەوە‪ ،‬بەاڵم چی بتڵی‬ ‫ئاو هەیە بەسەر و گوێالکی یاریزانەکانیاندا داباراندن‪.‬‬ ‫(گەر یاریگا پڕبوایە چی رویدەدا)‬ ‫* ئێستا رۆژنامەنووسان فێر بوونە ئەگەر داواکارییەکیان‬ ‫هەبێت‪ ،‬تەلەفۆن بۆ بەرپرسەکە دەک��ەن و هەڕەشەیان‬ ‫لێ دەکەن ئەگەر داواکەیان جێبەجێ نەبێت‪ ،‬لەسەریان‬ ‫دەنووسن‪ .‬ئەوانیش دەکەونە ژێر کاریگەریانەوە و بۆیان‬ ‫جێبەجێ دەکەن‪.‬‬ ‫(مشت لە درێشە دەگەڕێتەوە)‬

‫جێبەجێ ناکات و حکوومەتی ناوەندییە کە دەیهەوێت مادەی‬ ‫دەستووری ‪ ١٤٠‬جێبەجێ نەکات و بەشە بوودجەی کورد‬ ‫نەدات و هێزی پێشمەرگە بسڕێتەوە و لە رێگای زۆرەوە‬ ‫کورد بکاتەوە بە کۆیلە و یەخسیری حکوومەتی شۆڤینیستی‬ ‫عەرەبی‪ .‬لەم هەل و مەرجەشدا کە حکوومەتی ناوەندی‬ ‫پەیمان شکێنە‪ ،‬نەتەوەی کورد دەتوانێت خۆی و خاکەکەی‬ ‫لە ئێراق داببڕێت و بە یەکجارەکی لە ئێراق جودا ببێتەوە‪.‬‬ ‫ئەم جودابوونەوەیە یاسایی و ڕەوایە‪.‬‬ ‫بۆیە ئ��ەگ��ەر حکوومەتی ن��اوەن��دی ئێراق بنەماکانی‬ ‫دیموکراسی و فیدراڵیسم پەیرەو نەکات باشترین رێگا چارە‬ ‫جودابوونەوەی کوردە لە حکوومەتی ناوەندی ئێراق‪.‬‬

‫ئەو نەتەوەیەی کە مافەکانی پێشێل‬ ‫دەبێت دەتوانێت لە دەوڵەتی ناوەندی‬ ‫جوداببێتەوە بە تایبەت لە کاتێکدا کە‬ ‫دەوڵەتی ناوەندی باوەڕی بە مافی دیاری‬ ‫کردنی چارەنووسی ئەو نەتەوەیە نەبێت‬ ‫لە الیەن خودی نەتەوەکەوە‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪168‬‬

‫‪2012/12/11‬‬

‫‪5‬‬

‫کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا‪ ،‬لە رۆخی تەقینەوەدا‬ ‫تایبەت بە پرس‬ ‫کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا روو لە تەقینەوە و هەڵکشانە‪،‬‬ ‫بەتایبەتی دوای دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی دیجلە و‬ ‫جواڵندنی سوپا لەالیەن نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە‪،‬‬ ‫پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانیش ئامادەی هەر ئەگەرێک و‬ ‫رووب��ەرووب��وون��ەوەی��ەک��ە‪ .‬هێزە سیاسییەکانی کوردستانیش بە‬ ‫دەسەاڵت و ئۆپۆزسیۆنەوە‪ ،‬سەبارەت بەو مەترسی و هەڕەشانەی‬ ‫لەالیەن حکومەتی ناوەندەییەوە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان‪،‬‬ ‫هاوهەڵوێست و یەکگرتوون‪ .‬لەم راپۆرتەدا‪ ،‬لە روانگەی جیاوازە‬ ‫شرۆڤەی بابەتە دەکرێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دوای نۆ ساڵ لەدامەزراندنی عێراقی نوێ و فیدڕاڵ‪ ،‬کە‬ ‫بە حیساب کورد هاوبەشە تێیدا‪ ،‬دوای پێکهێنانی چەندین لیژنەی‬ ‫هاوبەش و سەردانی کردنی شاند بۆالی هەر دووال‪ ،‬هێشتا کێشەکانی‬ ‫نێوان هەرێم وبەغدا چارەسەر نەبوونە و بە هەڵواسراوی ماوەنەتەوە‬ ‫و جارجارە رووەوە هەڵکشا دەچێت‪ .‬بەڕێزتان جەوهەری بەردەوامی‬ ‫کێشەکان لە چیدا دەبینیتەوە؟‬ ‫ستیڤان شەمزینی‪ ،‬سەرنووسەری گۆڤاری شەپۆل‬ ‫ناوەڕۆکی کێشەی هەرێم لەگەڵ بەغداد‪ ،‬ئەو عەقڵییەتەیە لە‬ ‫ناوەند دەسەاڵتی سیاسیی بەدەستەوەیە‪ ،‬ئەو ئ��اوەزەی هێشتا‬ ‫هەرێمی کوردستان بە بەشێکی دانەبڕاو لە نیشتمانی عەرەب‬ ‫دەزانێت‪ .‬ئەو عەقڵییەتەی هەمیشە لە هەوڵی جیددیدایە پاشەکشە‬ ‫بەو دەستکەوتانەی کورد بکات لە ماوەی ‪ ٩٠‬ساڵی راب��ردوو بە‬ ‫خوێن و فرمێسک بەدەستیهێناوە‪ .‬مەسەلەکە‬ ‫مالیکی یان جەعفەری نییە‪ ،‬بەڵکو کێشەکە ئەو‬ ‫ترادیسیۆنەیە کە سایەی کردووە بەسەر روئیا و‬ ‫رامیاریی هێزە عەرەبییەکانی عێراقدا کە هەمیشە‬ ‫دەی��ان��ەوێ��ت ک��ورد وەک ن��ەت��ەوەی ژێردەست‬ ‫بهێڵنەوە‪ ،‬دەیانەوێ هەولێر و سلێمانی‪ ،‬وەک‬ ‫بەسرە و سەماوە لێبکەن‪.‬‬ ‫کێشە بنەڕەتییەکانی ئێستای ه��ەرێ��م و‬ ‫بەغداد‪ ،‬تەوزیف بووە بۆ چەند پرسێکی گرنگی‬ ‫وەک‪ :‬بودجە‪ ،‬پێشمەرگە‪ ،‬نەوت‪ ،‬ماددەی ‪.١٤٠‬‬ ‫ئەمانەش هەمووی بەرهەمی ئەو عەقڵییەتە‬ ‫عەرەبییە کە من لە سەرەتاوە ئاماژەم پێکرد‪.‬‬ ‫بەکورتییەکەی کێشەی ئێمە لەگەڵ ئەو هزرە‬ ‫شۆڤێنییە عەرەبییەیە دەیەوێت لە کەنداوەوە بۆ‬ ‫زەریا تەعریب بکات‪ ،‬دەیەوێت نەتەوەی عەرەب‬ ‫بکاتە نەتەوەی سەردەست لە کەنداوەوە بۆ‬ ‫ئۆقیانووس‪ .‬بەدرێژایی مێژووش کێشەی ئێمە‬ ‫هەر لەگەڵ ئەو خەیاڵدانە بووە‪ ،‬تا ئەو ئاوەزەش‬ ‫بمێنێت بێگوومان کێشەی بەردەواممان هەیە‬ ‫لەگەڵ ناوەند‪ ،‬ئەم پرۆسەیەش بەردەوامە تا‬ ‫کوردستان لە عێراق جیا دەبێتەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لەبەرامبەر ئەو مەترسی و هەڕەشانەی‬ ‫کە لەالیەن مالیکی و حکومەتی و ناوەندییەوە‬ ‫دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان‪ ،‬پێویستە‬ ‫ئۆپۆزسیۆن و دەسەاڵت چی هەنگاوێک بگرنەبەر‬ ‫و چۆن پێکەوە کار بکەن و هاوهەڵوێست بن؟‬ ‫عەزیز رەئۆف‪ ،‬چاودێری سیاسی‬ ‫بەتەسەوری من ئۆپۆزسیۆن و دەس��ەاڵت‬ ‫ناتوانن خ���اوەن ی��ەک دی��د و هەڵوێست بن‬ ‫سەبارەت بە هەڕەشە دەرەکییەکان‪ .‬جارێ بەر‬ ‫لە هەر شت دەبێت دیدی خۆمان بۆ هەڵوێست‬ ‫وەرگرتن بگۆڕین‪ ،‬هەڵوێست بەرامبەر مالکی‬ ‫یانی چی؟ ئەگەر قسە لەسەر سوپا و شەڕی‬ ‫بەرامبەرە ئەوا ئەوە بە سیستەم دەکرێت‪ ،‬بەوە‬ ‫ناکرێت هەرکەسەو قاتی کوردی بپۆشێت و لە‬ ‫پێشەوەی شەڕەکان خۆی وەک پاڵەوان نیشان‬ ‫بدات‪ .‬ئەمە بە سیستەم دەکرێت‪ :‬کام سیستەم؟‬ ‫لە بیست ساڵی ڕاب��ردوودا ئێمە نەمانتوانیوە‬ ‫سیستەمێکی حوکمڕانیمان هەبێت کە مافی‬

‫هەمووان بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەاڵتەوە بە یەکسانی تێیدا پارێزراو‬ ‫بێت‪ .‬بۆیە من پێم وایە ئێمە ناتوانین شەڕی کەس بکەین ئەگەر‬ ‫لە کوردستان چاکسازی ریشەیی نەکەین و سیستەمێکی حکومڕانی‬ ‫کامڵ و پێرفێکت دروست نەکەین‪ .‬‬ ‫بۆ ئ��ەوەی بەرامبەر پالنی نەیارەکانمان بوەستینەوە بەر لە‬ ‫هەر شت دەبێت واڵتێکمان هەبێت بۆ هەمووان‪ .‬بەم ناعەدالەتی‬ ‫سیاسی و کۆمەاڵیەتی و ئابوورییەوە ئۆپۆزسیۆن و دەسەاڵت ناتوانن‬ ‫هاوئاهەنگ بن بەرامبەر بە پالنی نەیارەکانمان‪ .‬ئەگەر ئێمە لە بیست‬ ‫ساڵی ڕاب��ردوودا سوپایەگی یەکگرتوومان هەبوایە نەک چەکداری‬ ‫حزبەکان‪ ،‬ئێستا چاومان لە قەناس و بەژن و بااڵی کاکە حەمەی‬ ‫حاجی مەحمود نەدەبوو لە بەرەی شەرەوە وەک پاڵەوان خۆیانمان‬ ‫نیشان بدەن‪ .‬بۆیە بۆ هەماهەنگی ئۆپۆزسیۆن و دەسەاڵت النیکەم‬ ‫دەبێت سیاسەت لەم واڵتە بۆ هەمووان بێت‪ .‬ئەگەر نوخبەیەکی‬ ‫سیاسەت‪ ،‬ئابووری و میدیا و دەسەاڵت و چەکدار کۆنترۆڵ بکات‬ ‫ئەوا قسە لە بەشداری هەمووان دژ بە مالیکی هیچ بەهایەکی نییە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لە کاتێک سوپاساالر و بەرپرسی هەواڵگری و جێگری‬ ‫سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆمار و ‪ ٥٧‬پەرلەمانتار و دەیان‬ ‫بەرپرسی تری کورد لەبەغدان و پۆستی بااڵیان لە حکومەتدا هەیە‪.‬‬ ‫دەپرسین نوێنەرانی کورد لە بەغدا چی دەکەن؟ ئەوان تاچەند‬ ‫لەئاست نوێنەرایەتی ک��ورد و کێشە و دۆزی هەرێم دابوونە؟‬ ‫بەتایبەتی لەمجۆرە کێشانەی وەک ئێستا؟‬ ‫سیروان رەشید‪ ،‬رۆژنامەنووس‬

‫وەرگرتنی پۆستی بااڵ‪ ،‬بەتەنیا سەرکەوتن نییە‪ ،‬بەڵکو سەرکەوتنی‬ ‫سیاسیی راستەقینە لەوەدایە ئەو پۆستانە بۆ کاریگەریی دروستکردن‬ ‫بەکاربهێنرێت بە شێوەیەک لەخزمەتی بەدەستهێنانی ماف و دۆزە‬ ‫نەتەوەییەکانماندا بێت‪.‬‬ ‫ل��ەدوای روخانی رژێمی بەعسەوە‪ ،‬نوێنەرانی ک��ورد لەبەغدا‬ ‫توانیویانە بەشێوەیەکی زۆر سەرکەوتوو نوێنەرایەتی بەرژەوەندییە‬ ‫شەخسی و حیزبیەکانیان بکەن‪ ،‬نەک بەرژەوەندییەکانی هەرێم‬ ‫و خەڵکی کوردستان لەبەرجاو بگرن‪ .‬ئەویش بەرمەبنای ئەو‬ ‫پاشەکشەیەی بە سەنگی کورددا هاتووە لەعێراق‪.‬‬ ‫بەرپرسانی کورد لەبەغدا ئەوەندەی لەخەمی سەندنی (کێکی‬ ‫حکومەت) دابوون نیو هێندە کاریان بۆ پاراستن و هێشتنەوەی‬ ‫بەرژەوەندییە سیاسی و ئیداری و ئابورییەکانی هەرێم نەکردووە‪.‬‬ ‫کەزۆر فاکت هەیە باسیان بکەین‪ ،‬بەاڵم لەبەر کەمی ئیقتیباسەکەمان‬ ‫دەرفەتی وتنیان نیە‪.‬‬ ‫ناهەقیشیان ناگرین ئەگەر وابکەن‪ ،‬چونکە دەسەاڵتدارانی یەکێتی‬ ‫و پارتی هێندە ناموئەسەسیانە لەهەرێم ئیش دەک��ەن‪ ،‬تائێستا‬ ‫جیهەتێک نیە محاسەبەی نوێنەرانی کورد بکات لەبەغدا‪ .‬پارتی‬ ‫پێیوایە سەرۆکایەتی هەرێم مەرجەعەو یەکێتیش ناچێتە ژێر ئەوبارەو‬ ‫سەرۆک کۆمار بەبەرپرس لەو دۆسیەیە ئەزانێ‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬لەمەسەلەی دام��ەزران��دن و جواڵندنی فەرماندەیی‬ ‫ئۆپراسیۆنەکانی دیجلە و زەقبوونەوەی کێشەکانی نێوان هەرێم و‬ ‫بەغدا‪ ،‬رۆڵ و کاریگەری ئەمریکا چۆن هەڵدەسەنگێنی؟‬ ‫حەمید بەدرخان‪ ،‬ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی‬ ‫کوردستان‬ ‫ل���ەو ک��ێ��ش��ان��ەی ع���ێ���راق‪ ،‬بەتایبەتی‬ ‫سەرۆکوەزیرانی عێراق نوری مالیکی دروستی‬ ‫کرد‪ ،‬ئامانجیان ئەوە بوو کە کوردی باشوور‬ ‫هاوکاری کوردانی سوریا نەکات‪ ،‬چونکە‬ ‫مالیکی لەبەرەی ئێران و سوریا و حیزبواڵ‬ ‫و ئەوانیکەیە‪ .‬بۆیە رای گشتی لەگەڵ‬ ‫هەرێمی کوردستان ب��وو‪ ،‬رای جیاوازیش‬ ‫لەناو مەرجەعی شیعە لە عێراق بە ئاشکرا‬ ‫دەبیسترا‪ ،‬لەبەرامبەر ئەو هۆکارانە‪ ،‬مالیکی‬ ‫ناراستەوخۆ لەزۆر شتەکانی خۆی بەشیمان‬ ‫بۆوە‪ ،‬جگە لە دیجلە‪.‬‬ ‫بیریشمان ن��ەچ��ێ‪ ،‬ئەمریکییەکانیش‬ ‫ناراستەوخۆ لەسەر خ��ەت ب��وون‪ ،‬چونکە‬ ‫کوردستان بۆ ئەمریکا پێگەیەکی بەهێزە و‬ ‫هاوپەیمانین‪ ،‬بۆیە بە هیچ جۆرێک دۆستانی‬ ‫کورد ئەوجارە پشتیان لە کورد نەکرد‪.‬‬ ‫هێزی دیجلە تاکڕەوانە دامەزراوە‪:‬‬ ‫‪ :١‬دژی عەالوی‪ :٢ .‬مەسەلەی هەڵبژاردن‪.‬‬ ‫‪ :٣‬دژی کارە جوانەکانی دکتۆر نەجمەدین‬ ‫کەریم‪ ،‬هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک ستایشی‬ ‫دەک��ەن‪ .‬یەک لە هۆکارەکانی دامەزراندنی‬ ‫هێزی دیجلە بۆ ئەو هۆکارە دەگەڕێنمەوە‪،‬‬ ‫کە لەسەردەمی دکتۆر نەجمەدین کاری زۆر‬ ‫باش کراوە‪.‬‬ ‫یەکێک ل��ە ه��ۆک��ارە سەرەکییەکانیش‬ ‫کە ئەمریکا راستەوخۆ نەهاتە سەرخەت‪،‬‬ ‫موراعاتی وەزعی کوردیان کرد‪ ،‬چونکە ئەوان‬ ‫وەک ئێمە بەسۆز کار ناکەن‪ ،‬ئەوان بەپێی‬ ‫دەستوور کار دەکەن‪ ،‬ئەویش ماددەی ‪١٤٠‬ە‬ ‫کەپێی دەوترێت ناوچە دابڕێنراوەکان‪.‬‬ ‫م��ن دڵ��ن��ی��ام ل��ە ک��ۆت��ای��ی��دا ل��ە مالیکی‬ ‫و ئ��ەم��س��ال��ی وەک ئ���ەو ق��ب��وڵ ناکرێت‬ ‫تاکڕەوانە هەرچی بوێت بیکات‪ .‬مالیکی‬ ‫یەک شتی قازانج ک��ردووە‪ ،‬دەنگی سەرۆک‬ ‫عەشیرەتەکانی عەرەبی بردەوە‪ ،‬کە لە دەنگی‬ ‫عەالوی کەم دەکاتەوە‪ ،‬لەبەرامبەر ئەودا کورد‬ ‫یەکگرتوو بوو‪ ،‬ئەو دەنگەی پێشتر پەرتبوو‪،‬‬ ‫ئەوجارە ناسوتێت‪ .‬هیوادارم کورد لەمەسەلە‬ ‫چارەنووسسازەکاندا یەکگرتوو بێت‪.‬‬


‫‪6‬‬

‫ژماره‌ ‪168‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2012/12/11‬‬

‫عارف روشدی‪ ،‬ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی‬ ‫کوردستان‪ ،‬لە دیمانەیەکی پرسدا ب��اس لە گ��رژی و‬ ‫ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان هەرێمی کوردستان‬ ‫و حکوومەتی ناوەند دەک��ات و ئاماژە بەوە دەک��ات کە‬ ‫بارودۆخەکە‪ ،‬کاتێک تێک چوو کە ن��ووری مالیکی لە‬ ‫روم��ادی‪ ،‬لێدوانێکی دا و گوتی «راستە لە دەستووردا‬ ‫بڕیار لەسەر فیدراڵییەت دراوە‪ ،‬بەاڵم ئەگەر جێبەجێ‬ ‫بکرێت‪ ،‬واڵت دەبێتە گۆمی خوێن‪ ».‬هەر لە دیمانەکەدا‬ ‫دەڵێت «عەرەب هەر عەرەبە و مالیکی و ئەوانی دیکە هیچ‬ ‫جیاوازییەکیان نییە‪».‬‬ ‫دیمانە‪:‬زیرەک عەبدولڕەحمان‪-‬سلێمانی‬

‫عارف ڕوشدی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان‪:‬‬

‫عارف ڕوشدی‪ :‬مالیکی گوتی ڕاستە لە دەستوردا بڕیاری فیدراڵی داوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەگەر جێبەجێ بکرێت عێراق دەبێتە گۆمی خوێن‬

‫پرس‪:‬دواین تێروانینی تۆ بۆ کێشەکانی ئێستانی نێوان هەرێم و بەغداد چییە‬ ‫چۆن دەڕوانیتە ئەو قەیرانانەی مالکی دروست دەکات؟‬ ‫عارف ڕوشدی‪ :‬ئەوەی ئێستا ناوزەند دەکرێت بەکێشەی نێوان هەرێم و‬ ‫بەغداد کێشەی هەموو عێراقەو سەرۆک وەزیرانی عێراق تەنها کێشەی لەگەڵ‬ ‫هەرێمدا نییەو دەتوانم بڵێم لەگەڵ زۆرینەی پێکهاتە سیاسیەکانی عێراق کێشەی‬ ‫هەیە‪ ،‬لەوانەش لەگەڵ عێراقیە هەیەتی‪ ،‬جگە لەوەش لەگەڵ چەند هاوبەشێکی‬ ‫ناو لیستەکەی خۆشی کێشەی هەیە‪ ،‬کەئەوانیش ڕەوتی سەدرو ئەنجومەنی‬ ‫بااڵی ئیسالمین‪ .‬مالکی کێشەکانی لەگەڵ هەرێمیش هەنگاو بەهەنگاو بەرەو‬ ‫سەرەوە برد‪ .‬بەبڕوای من کێشەکان لەوە دەستی پێکرد کەپێش دووساڵ نوری‬ ‫مالکی لە ڕەمادی لێدوانێکی دا سەبارەت بەجێبەجێ کردنی فیدراڵیەت‪ ،‬ووتی‪:‬‬ ‫ڕاستە لەدەستوردا بڕیاری لەسەرداوە‪ ،‬بەاڵم ئەگەر جێبەجێ بکرێت دەبێتە‬ ‫گۆمی خوێن‪ .‬بەپێی دەستوریش هەر پارێزگایەک مافی خۆیەتی بەشێوەی‬ ‫فیدراڵ لەچوارچێوەی عێراقدا بمێنێت‪ ،‬بەاڵم جیاوازی فیدراڵیەتی هەرێمی‬ ‫کوردستان و شوێنەکانی دیکە دیار بکرێت‪ ،‬فیدراڵیەتی ئێمە لەسەر بنەمای‬ ‫نەتەوەی و جوگرافی و سیاسیەو دەکرێت ئەگەر لەشوێنەکانی دیکە فیدرالیەت‬ ‫دروست ببێت کارگێڕی بێت‪.‬‬ ‫چەند ساڵێکە قەیرانمان بۆ دەهێننە پێشەوە‪ ،‬لەوانەش قسەکردن لەسەر‬ ‫زیادی بودجەی عێراق‪ ،‬لەکاتێکدا لەسەردەمی سەدام حسێنیش هەر ئەو بودجەیە‬ ‫دەدرا بەئێمە کە بڕەکەی ‪ ١٢%‬بووە‪ ،‬بەاڵم ئێستا تەنانەت ئەو ڕێژەیەش نادرێت‪.‬‬ ‫ئەو بیانوانەشی بەئێمەی دەگرن لەچوارچێوەی بیرکردنەوەی تەسکدایە‪ ،‬هەر‬ ‫بۆیە هاواڵتیانی عێراق دروستکردنی قەیرانیان قبوڵ نییەو دەبێت پێشمەرگەش‬ ‫بەشێک بێت لەپێکهاتەی بەرگری عێراق و چی ماف و ئیمتیازاتیش هەیە دەبێت‬ ‫پێشمەرگە بگرێتەوە و ئەو قسانەشی دەیکەن لەسەر زۆری پێشمەرگە هەمووی‬ ‫بیانووە‪ ،‬بۆیە کاتێک قبوڵمان کردوە بەشێک بین لەعێراق‪ ،‬دەبێت مافەکانی‬ ‫وەکو بودجەو بەڕێوەبردنی وواڵتمان پێ ڕەوا ببینن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬سەبارەت بە پێکهێنانی ئۆپەراسیۆنی دیجلەو بڕیاری جوڵەکردنی هێز‬ ‫لەعێراق ئەوەی مالکی دەیکات تاچەند دەستوری و یاساییە؟‬ ‫عارف ڕوشدی‪ :‬ئەگەر لەعێراقدا شەڕ لەگەڵ هەرالیەک ببێت‪ ،‬دەبێت بە‬ ‫موسادەقەی سەرۆک کۆمار بێت‪ ،‬بەبێ ئەو نابێت‪ ،‬جوڵە پێکردنی هێزەکانیش‬ ‫بەپێی دەستور نابێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتە ناوخۆیەکان بەکار بێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئێستا باز دراوە بەسەر دەسەاڵتەکانی سەرۆک کۆماردا‪.‬‬ ‫دامەزراندنی فەرماندەی فیرقەکان بەشێوەی وەکالەت دان��راون‪ ،‬ئەمەش‬ ‫لەکاتێکدا دەبێت لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق قائید فڕقەکان و بەرپرسە‬ ‫سەربازیەکانی دیکە دەنگی لەسەر بدرێت ‪،‬ئەوکات لەو پۆستانە دابنرێن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بانگەشەکانی ئەم دواییەی نوری مالکی بۆ شەڕی نەتەوەی کورد و‬ ‫عەرەب بەبڕوای تۆ چی لەپشتەوەیە؟‬ ‫عارف ڕوشدی‪ :‬هەر هۆکارێکی هەبێت ئەوە دواکەوتنێکی زەقی دیموکراسیەتی‬ ‫پێوە دیارە‪ ،‬چونکە سەدام حسێن کە ئەو هەموو شەڕەی لەگەڵ گەلی کورد‬ ‫کرد نەی گووت ئەمە شەڕی نێوان کورد و عەرەبە‪ ،‬بەڵکو هەمیشە شەڕی کورد‬

‫و حکومڕانەکان بووە‪ ،‬بۆیە ئەو قسەیەی مالکی زۆر مەترسیدارە‪ ،‬چونکە ئەگەر‬ ‫بێت و دوو پێکهاتەو گەل پێکەوە لەژێر چەتری دەستوور پێکەوە بژین‪ ،‬ئەو‬ ‫بانگەشەیە لەگەڵ هیچ لۆژیکێکی سیاسی یەک ناگرێتەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئایا نوری مالکی چ کارتێکی دیکەی بەدەستەوە ماوە لەهێنانی هێزو‬ ‫ئەو لێدوانە توندانەو هەڕەشەی کەمکردنەوەو بڕینی بودجە؟‬ ‫عارف ڕوشدی‪ :‬هیچ کارتێکی دیکەی بەدەستەوە نەماوە‪ ،‬تەنانەت حیزبەکەو‬ ‫لیستەکەی خۆی ئەگەر بێت و بەباشی بیر بکەنەوە دەبێت ڕێگە نەدەن جارێکی‬ ‫دیکە نوری مالکی پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێتەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەگەر لەڕابردوو بیروڕای جیاواز هەبووبێت لەسەر بەڕێوەبردنی‬ ‫دەس��ەاڵت لەهەرێم ئەوا لەم دوایانەدا لەدژی بەغداد ئۆپۆزیسیۆنیش هاتە‬ ‫پاڵ دەسەاڵت‪ ،‬ئەمە تاچەند گرنگەو چی بکرێت بۆئەوەی ئەم یەک دەنگیە‬ ‫بپارێزرێت؟‬ ‫عارف ڕوشدی‪ :‬ئەوە هەڵوێستێک بوو جێگەی ڕێزە‪ ،‬چونکە کێشەکانی‬ ‫نێوان هەرێم و بەغداد و ئۆپەراسیۆنی دیجلە مەسەلەیەکی نیشتیمانییەو تەنها‬ ‫یەک الیەن لەکوردستان لێی بەرپرس نییە‪ ،‬بەڵکو هەموو الیەنە سیاسیەکان‬ ‫و تاکێکی کورد لێی بەرپرسە لەڕووی وەرگرتنی هەڵوێستەوە‪ ،‬هیواداریشم ئەو‬ ‫هەڵوێستانە گەشەی پێبدرێت و بتوانرێت گفتوگۆی زیاتر لەنێوان الیەنەکانی‬ ‫هەرێمدا هەبێت و دڵنیاشبن تاکو ماڵی کورد یەکگرتوو ترو بەهێزتر بێت ئەوەندە‬ ‫لەبەرامبەر ناحەزانمان بەهێزتر دەبین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬مالکی لەگەڵ چەند لیستێکی دیکەی ناو هاوپەیمانێتیەکەی ڕێک نییە‪،‬‬ ‫لەوانەش ڕەوتی سەدر‪ ،‬پێویستە کورد چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو شیعانە بکات‬ ‫کە نەیاری مالکین؟‬ ‫و‪ :‬بەبڕوای من پێش هەموو شتێک کورد دەبێت ڕاشکاوانە لەچوارچێوەی‬ ‫دەستوری عێراقدا پێ لەسەر داواکاریەکانی کورد دابگرێت‪ ،‬ئەگەریش لەڕابردوودا‬ ‫پێی لەسەر داگرتبێت دەبێت زیاتر دایبگرێت‪ ،‬چونکە ئەمە ئەنجامەکەیەتی‬ ‫کەئێستا دەیبینین و بەالوازی بۆ ئێمە لەقەڵەم دەدرێت‪ ،‬دەبێت موجامەلەی‬ ‫هیچ الیەک نەکەین‪ ،‬چونکە لەسیاسەتدا موجامەلە ناخوات و گەلێکی ماف‬ ‫خوراوین و فاکتەری سەرەکی ڕووخانی سەدام و دروستکردنەوەی عێراق ئێمە‬ ‫بووین‪،‬کاتێکیش ئەوەمان کردووەو ڕەزامەند بووین لەچوارچێوەی عێراقدا بمێنین‬ ‫دەبێت بەپێی دەستور مافەکانی خۆمان بەرجەستە بکەین‪ ،‬بەتایبەتیش‬ ‫ماددەی سەدوچل‪ ،‬چونکە ناکرێت هەر ڕۆژەو قەوانێکمان بۆ لێبدەن و یەکێک‬ ‫دەڵێت مادەی سەدوچل مردووەو یەکێکیش دەڵێت جێبەجێ ناکرێت‪ ،‬بۆ ئێمە‬ ‫نیە خاوە خاوە لەمەسەلەی خاکماندا بکەین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئێستا شیعە لەسەر دەسەاڵتەو کوردیش کێشەی خاکی لەگەڵ‬ ‫سونەدا هەیە‪ ،‬بەاڵم لەئێستادا تا ڕادەیەک هاودەنگی لەگەڵ سونەدا هەیە بۆ‬ ‫ڕووبەڕووبوونەوەی مالکی؟‬ ‫عارف ڕوشدی‪ :‬سوننە بێت یان شیعە بێت ئەوان عەرەبن‪ ،‬ئێمە کێشەمان‬ ‫لەسەر ئەوەنییە ئەوان سوننەن یان شیعەن‪ ،‬چونکە لەسەر بنەمای تائیفی‬ ‫مامەڵەیان لەگەڵ ناکەین و ئێمە دووەم نەتەوەی ئەم عێراقەین و ئەو خاکەشی‬

‫باسی دەکەین خاکی مێژووی گەلی ک��وردەو لە دەستوریشدا باس لەوە‬ ‫کراوە‪ ،‬کەچۆن چارەسەر دەکرێت‪ ،‬ئیتر شیعە یان سووننە لەسەر دەسەاڵت‬ ‫بێت‪ ،‬دەبێت ئەو مادەیە جێبەجێ بکرێت و قۆناغەکان جێبەجێ بکرێت‪ ،‬کە‬ ‫لەمادەکەدا هاتووە‪ ،‬جگە لەوەش ڕاستیەکەی دیکە هەیە‪ ،‬لەوانەیە ئێمە خۆمان‬ ‫بەهەڵەدا بردبێت کەدەڵێین ئێمە لەپەرلەمانی عێراق کەمینەین و ئەگەر هەر‬ ‫شتێک بەدەنگدان بێت ئێمە بەشخوراو دەبین‪ ،‬ئەوەش بەبڕوای من بۆچوونێکی‬ ‫تەندروست نییە‪ ،‬چونکە ئەگەر ئێمەکەمینەش بین نابێت بەو شێوەیە مامەڵە‬ ‫لەگەڵ ئێمە بکرێت‪ ،‬چونکە ئێمە دووەم نەتەوە و پێکهاتەی ئەم وواڵتەین‪ ،‬و‬ ‫دەبێت وەکو نەتەوە مامەڵەمان لەگەڵ بکەن‪ ،‬چونکە دەبێ ئیستحقاقی نەتەوەیی‬ ‫و نیشتیمانی ئێمە قبوڵ بکەن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بەردەوام چاودێرانی سیاسی دەڵێن نوێنەرانی کورد نەیان توانیوە‬ ‫ڕۆڵی خۆیان ببینن‪ ،‬ئەم ڕایە تاچەند لۆژیکیە ئایا توانیویانە ڕۆڵی خۆیان ببینن؟‬ ‫عارف ڕوشدی‪ :‬من ناڵێم نەیانتوانیوەو بگرە کاریشیان کردوەو ماندوون‪،‬‬ ‫پێویستیان بەهاوکارو پاڵپشتی زیاتری هەرێم هەیە‪ ،‬بەاڵم بەبۆچوونی خۆم‬ ‫هەندێک جار کەوتونەتە موجامەلەکردنی سیاسیەوە کە نابێت ئەوە بمێنێت و‬ ‫زیانی لەکورد داوە‪ ،‬چونکە سیاسەت پێی دەڵێن گفتوگۆ و دانوستاندن و گەیشتن‬ ‫بەچارەسەر‪ ،‬ئێمە دەبێت ئەوە بزانین کە سیاسەت دەکەین و ئسوڵی سیاسەتیش‬ ‫ئەوەیە کە تۆ سازش لەسەر مەسەلەکان ناکەیت‪ ،‬بەاڵم میانڕەو دەبیت و‬ ‫هەندێک جار چاوپۆشی دەکەیت بۆئەوەی بگەیتە ئامانج‪ ،‬ئیدی بەهەرشێوەیەک‬ ‫بێت‪ ،‬دەبێت هەوڵی ئێمە گەیشتن بەئامانج بێت‪ ،‬ئامانجەکەشمان بەدەست‬ ‫هێنان و دابینکردنی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی خەڵکی کوردستانە‪،‬‬ ‫کوردو شیعەش پەیوەندیەکی درورودرێژیان لەگەڵ یەکدا هەیە‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە‬ ‫هەندێک لەبەرپرسانی شیعە دێن و دەڵێن ئەوە راست نییە‪ .‬بەس ئەو قسانە‬ ‫ڕاستی تێدانییە و کوردو شیعە پەیوەندیەکی زۆر مێژوویان هەیە‪ ،‬دیاریشە ئێستا‬ ‫سیستانی ئیدانەی بارگرژیەکانی مالکی دەکات لەگەڵ هەرێمی کوردستان‪ ،‬کاتێک‬ ‫ئێمە باز نادەین بەسەر ماف وداوکاریەکانی ئەواندا دەبێت تێیان بگەیەنین‬ ‫کەئەوانیش باز نەدەن بەسەر ماف و داواکاریەکانی ئێمەدا‪.‬‬ ‫پ‪ :‬رۆڵی دەوڵەتی ئەقلیمی لە کێشەکاندا چۆن دەبینی؟‬ ‫و‪ :‬بەردەوام ملمالنێی دەوڵەتانی هەرێمی لەعێراقدا بوونی هەبووە‪ ،‬ئینجا‬ ‫ئەگەر ئێران یان تورکیاو ئەمەریکا بووبێت‪ ،‬ئەم ناوچەیەی ناونابوو (کەوانەی‬ ‫تەنگەژەدار) کە پڕ لەلێکدان و بەگژداچوونەوەو ملمالنێی بەرژەوەندیەکان بووە‪،‬‬ ‫ئێستاش ئەو حاڵەتەی کەلەعێراقدا هەیە هەژموونی دەوڵەتانی ئیقلیمی پێوە‬ ‫دیارەو بۆیەشە کێشەکان بەئاسانی چارەسەر نابن‪.‬‬ ‫پێشم وایە میحوەری سەرەکی مالکی لەئێراندایەو تاماوەیەک پێش ئێستاش‬ ‫وا پیشانی ئەدا کە ئەمریکا پشتیوانی دەکات‪ ،‬بەاڵم ئێستا گەیشتۆتە ئەو‬ ‫راستیە کە ئەو پشتیوانی مالکی دەک��رد بۆئەوەی عێراقێکی دیموکرات و‬ ‫سەقامگیر دروست بکات‪ ،‬بەاڵم کەدەبینێت دەستور پێشێل دەکات و بازدەدات‬ ‫بەسەریدا‪ ،‬ئەوا ئەمەریکا ڕاستیەکەی دەزانێت و هەوڵوێستەکانی ئەمریکاش‬ ‫ڕۆژانە زیاتر دەردەکەوێت‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪168‬‬

‫ساتە هەستیارەکە و ئایندەی کورد‬ ‫ئەردەاڵن ئەحمەد‬

‫ڕەوشی ڕوداوە هەرێمییەکان و هەڵکردنی باهۆزی دیموکراسی‬ ‫لەسەر ڕوباری خوێنی گەالنی ئازادی خواز بە پشتیوانی واڵتە‬ ‫یەکگرتوەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی‪ ،‬بونەتە مایەی کەوتنی‬ ‫ژمارەیەک دیکتاتۆرو دەسەاڵتی درێژخایەن لە ڕۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاست و بوژاندنەوەی ڕۆحی تاک لەو کۆمەڵگایانەی کە‬ ‫گۆڕانکارییەکان گرتونیەتیەوە‪ ،‬ئەگەر دوێنێ تونس و میسرو‬ ‫لیبیاو یەمەن شانۆی کەوتنی ڕژێمەکان بوبن و گۆڕانکاری‬ ‫فۆرمێکی تری پێبەخشیبن‪ ،‬ئەوا ئێستا سوریا لەسەر هێڵی‬ ‫گۆرانکارییەو سبەینێش چەند واڵتێکی تر لەسەر ژێی ئەو‬ ‫گۆڕانە دەبێت بلەرنەوە کە دیارترینیان ئێرانە‪ .‬لەمانەش گرنگتر‬ ‫بۆ نەتەوە رزگاری خوازەکان پاراستنی ئامانج و دروشمەکانی‬ ‫شۆڕشە لەو هێزە ئیسالمییانەی کە دیموکراسی وەک پلیکانەی‬ ‫سەرکەوتن بۆ کورسی دەسەاڵت دەبینن و هیچی تر‪.‬‬ ‫لەم نێوەندەدا کورد کە بە گەورەترین میللەتی بێ کیان‬ ‫هەژمار دەکرێت‪ ،‬بەدەرنییە لەم گۆڕانکارییانە‪ ،‬ئەگەرچی پێش‬ ‫نۆ ساڵ لەمەوبەر وەک هاوپەیمانێکی ئەمریکا‪ ،‬باجی گۆڕانکاری‬ ‫خۆی لە تەالری دڕەندترین ڕژێمی دیکاتۆر دا کە رژێمەکەی‬ ‫سەدام بوو‪ ،‬لەو ساتەوەختەوە تا هەنوکە کورد بەپێی تواناو‬ ‫ئەوەندەی هەلومەرج لەبار بوبێت‪ ،‬وێڕای بوونی تێبینی لە‬ ‫ئەدای کارکردنی توانیویەتی کار بکات بۆ بەرەوپێشڤەچوونی‬ ‫ئەو دەسەاڵتە حوکمڕانییەی کە لە عیراقدا دروستی کردووەو‬ ‫هاوکات هەوڵە دەرەکییەکانیشی بۆ لەباربردن و پاشکۆبوون‬ ‫پوچەڵ کردۆتەوەو لەسەر سیاسەتی شەریکایەتی و هاوسودمەند‬ ‫بوون کاری کردووە‪.‬‬ ‫خوێندنەوەی سیاسییەکانی کورد بۆ گۆڕانکارییەکان گەرچی‬ ‫ناوەناوە یەک ئاڕاستە نەبووەو شپرزەیی پێوە دیار بووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پاش ڕوونبوونەوەی کەشی گۆڕانکارییەکان و بەرچاو ڕوونی‬ ‫سیاسییەکان‪ ،‬سەر ئەنجام هەموو بەیەک ئاڕاستە لە زۆر‬ ‫بابەتدا یەک دەنگ بوون‪.‬‬ ‫بارزانی کە سەرکردەی هەڵبژێردراوی ک��وردە‪ ،‬هەر زوو‬ ‫پێشبینی ڕوداوەکانی کردو بە ئاراستەی درووست لەیەک کاتدا‬ ‫هەنگاوی نا و هەم لێدوانی دا‪ ،‬ئەمەش لەگەڵ سەرهەڵدانی‬ ‫شۆرشی سوریا و پشتگیری کردنی لە شۆڕش و مەشقکردن‬ ‫بە کوردانی رۆژئاوا لە ڕوی ئیداری و سەربازی بۆ پاراستن‬ ‫و بەڕێوەبردنی ناوچە کوردییەکان لە سوریا دەرک��ەوت‪،‬‬ ‫س��ەرەڕای ئەوە خوێندنەوەی بارزانی بۆ ناوخۆی عیراقیش‬ ‫دروست بوو‪ ،‬ئەو بەو ئەزموونەی کە زیاتر لە پەنجا ساڵە‬ ‫بۆتە پاشخانێک بۆ دیتنی پێشوەختەی ڕوداوەک��ان‪ ،‬پێش‬ ‫هەمووان دەستی (نا)ی بۆ دروستبوونی ڕژێمێکی دیکتاتۆری‬

‫لە عیراقدا بەرزکردەوە‪ ،‬لە مانگەکانی سەرەتای ‪ ٢٠١٢‬دا کە‬ ‫بیری دیکتاتۆریەت تازە وەدەردەک��ەوت‪ ،‬ئەگەر چی سەرەتا‬ ‫زۆرێک لە هێزە سیاسییە کوردییەکان و تەنانەت هاوپەیمانی‬ ‫پارتەکەی سەرۆکی هەرێم وایان خوێندەوە کە بارزانی کێشەی‬ ‫کەسی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراقدا هەیە‪ ،‬بەاڵم دروست‬ ‫بوونی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە زەنگی مەترسیدارو‬ ‫بەڵگەی سەلمێنەری لێدوانەکەی بارزانی بوون‪ ،‬پێشتریش‬ ‫لەم کەلێنەوە ئێران کەوتە جوڵەو (قاسم سولەیمانی) ناردە‬ ‫ناو خاکی هەرێم و دوور لە چاوی میدیاو تەنانەت کەسە‬ ‫سیاسییەکانی هەردوو هێزی یەکێتی و گۆڕان‪ ،‬ئەو بەرپرسە‬ ‫سەربازییەی ئێران بە نهێنی لەگەڵ (تاڵەبانی و نەوشیروان‬ ‫مستەفا) کۆبویەوە و دواتریش ژێدەرەکان ئەوەیان خستە ڕوو‬ ‫کە ئیران داوای پشتگیری کردنی مالیکی لەو دوو هێزە کردووە‬ ‫و جواڵنەوەکانی ئەو دوو هێزەش ئەو هەواڵەیان ڕاستکردەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم زۆری نەبرد و هەموو خوێندنەوەی خۆیان کردو هەنگاوە‬ ‫تاکڕەوییەکانی مالیکی و ناردنی هێز بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان‬ ‫بەبێ راوێ��ژ لەگەڵ هەرێم‪ ،‬ئەو دوو هێزە ناچاربوون لەو‬ ‫پرسە نەتەوەییە چارەنوس سازەدا نەتوانن پشت لە خەڵکی‬ ‫کوردستان و وتەکانی بارزانی بکەن‪ ،‬سەرئەنجام گوتاری‬ ‫خۆیان ڕاستکردەوە گەرچی دواکەوتن‪،‬بەاڵم هاوشێوەی بارزانی‬ ‫(نا)یان بۆ دیکتاتۆری کرد و ماڵی کوردیش جارێکی تر بویەوە‬ ‫یەک و هەمووان پێکەوە هەڵوێستێکی بەرپرسیارانەی مێژوویی‬ ‫گرنگیان نیشاندا‪.‬‬ ‫لە ئێستادا کورد و سەرکردایەتییەکەی بەرەو ئاسۆیەکی‬ ‫ڕون هاوتەریبی ڕوداوەک���ان دەڕۆن و ئاماژەکانیش ئەوە‬ ‫دەردەخەن ڕژێمی سوریا تەنها کاتێکی کەمی ماوە‪ ،‬کەوتنی‬ ‫ئەو رژێمەش کاریگەری گەورەی لەسەر ئایندەی کورد دەبێت‪،‬‬ ‫چونکە لە ڕوی جیۆپۆلەتیکەوە پێگەی جوگرافی سوریا کلیلی‬ ‫کردنەوەی گرێ گەلێکە لە ناوچەکە کە یەکێکیان گرێی کێشەی‬ ‫کوردە‪ ،‬ئەمەش بەمەرجی خوێندنەوەی دروستی ڕوداوەکان و‬ ‫بەرنامەسازی سەرکردایەتی سیاسیی کورد بە حوکمڕان و‬ ‫ئۆپۆزسیۆن و ئەوهێزە کوردیانەی تریش کە لە پارچەکانی تر‬ ‫بوونیان هەیە‪ ،‬بە ئاڕاستەی دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی‬ ‫کورد لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاستی نوێدا‪ ،‬بەاڵم ئەوەی مەرجی‬ ‫بنەڕەتی زامنکردنی و دەستخستنی ئەو مافانەیە‪ ،‬یەکدەنگی و‬ ‫هەڵگرتنی هەنگاوی ئەرێنییە لەگەڵ ڕوداوەکان و بەرنامەسازییە‬ ‫بۆ مامەڵەکردنی بەرپرسیارانە لەگەڵ ئەو هێزانەی هاوکار و‬ ‫پاڵپشتی دیموکراسین تا کورد بەرەو ئاسۆیەکی ڕون هەنگاو‬ ‫بنێت لەم کاتە هەستیارەدا‪.‬‬

‫‪2012/12/11‬‬

‫‪7‬‬

‫کەرتی‬ ‫پەروەردە‪،‬‬ ‫سیستمی‬ ‫بڕوانامەداریی‬ ‫بێ زانست‬ ‫فەرەیدون بێوار*‬

‫کەرتی پ��ەروەردە لەم هەرێمەدا‪ ،‬لە لە شڵەژان و قەیران و‬ ‫بێ سەروبەری سیستم و مەنهەجی پەروەردەیی دایە‪ ،‬سیستمی‬ ‫دەرچوواندنی قوتابیان و بەخشینی بڕوانامەی بێ ن��اوەڕۆک‬ ‫و زانستییە‪ ،‬نیو هێندە زانست و زانیاری نابەخشێت و تاکی‬ ‫قوتابی پەروەردە ناکات و پێی ناگەیەنێت و بنەما و پێداویستییە‬ ‫پەروەردەیی و فێرکردنەکان بۆ قوتابیان و سیستمەکە فەراهەم‬ ‫نەکراوە و هێندەی بەڕیوەبەرانی پ��ەروەردە و وەزارەتەکە جێی‬ ‫بایەخپێدانن‪ ،‬نیو هێندە خودی قوتابیان و مەنهەجەکە چەقی‬ ‫کارکردن و بایەخپێدان نین‪ ،‬وەک بینایەی کۆن و داڕم��او و‬ ‫نەبوونی ئامێرەکانی ساردکەرەوە و گەرمکەرەوە و دابینکردنی کتێب‬ ‫و مامۆستا لەکاتی خۆی و نەبوونی مامۆستای تایبەت بۆ خاوەن‬ ‫پێداویستییەکان و دابین نەکردنی وەک پێویست کەرەستەکانی‬ ‫توێژینەوە بۆ وانە زانستییەکان و‪ ...‬ئەمە دۆخی پەروەردەیە لە‬ ‫کەرتی گشتیی حکومەت‪ ،‬کە سااڵنە دەیان ملیار دیناری بەناو بۆ‬ ‫خەرج دەکرێت و دەخورێت و بەهەدەر دەچێت‪.‬‬ ‫چەند ساڵێکیشە بەناوی کەرتی تایبەت و باخچەی ساوایان‬ ‫و قوتابخانە ئەهلییەکان‪ ،‬کۆمەڵێکی تر قوتابی نەخوێنەوار و‬ ‫بڕوانامەداریی بێ ناوەڕۆکی بەرمهێناوە (بەرێژە نەک بەرەها)‪ ،‬ئەم‬ ‫قوتابخانە ئەهلییانە کەمترین مەرجەکانی زانستی و پەروەردەیان‬ ‫تێدا رەچاو کراوە و چاودێری نەکراون‪ ،‬هێندەی کە وەک کەرتی‬ ‫بازرگانی و سەرچاوەی دارایی بۆ خاوەن و بەڕێوەبەرانی بەسوود‬ ‫بووە‪.‬‬ ‫قوتابخانە ئەهلییەکان‪ ،‬پڕ بووە لە کوڕ و کچە بەرپرس و‬ ‫سەرمایەدار و بازرگانە نەخوێنەرەکان (بەرێژە نەک بەرەها) و تەنیا‬ ‫مەرجی ماددیان لەبەر چاو گرتووە و الیەنی پەروەردەیی و زیرەکی و‬ ‫کۆنمرە و مرۆیی فرامۆش کراون‪ ،‬کەچی کوڕە هەژارێک هەموو ژیانی‬ ‫خۆی دەبەخشێ بۆ ئەوەی نمرەیەکی زیادی وەدەست بێنێت‪ ،‬کەچی‬ ‫هەر ناگات بەو بەش و کۆلێژەی کە خۆی مەبەستێتی‪ ،‬کەچی لەو‬ ‫الوە کەسێک بە هێزیی مادی بەبێ لەبەر چاوگرتنی کۆنمرە و الیەنی‬ ‫زانستی‪ ،‬دەچێتە باشترین قوتابخانە و کۆلێژ و زانکۆ‪.‬‬ ‫بۆیە من پێموایە ئ��ەم سیستمە ن��ادادپ��ەروەری زانستیی‬ ‫بەرهەمهێناوە‪ .‬پێویستە سنوورێک بۆ قوتابخانە ئەهلییەکان‬ ‫دابنرێت و ئیمتیازاتی خەیاڵیان پێنەبەخشرێت و حکومەت پشت‬ ‫لە کەرتی گشتیی نەکات کە کەرتی خەڵکی هەژار و نەدارانە‪.‬‬ ‫پێویستیشە لە باخچەی ساوایان و قوتابخانە ئەهلییەکان رێژەیەک‬ ‫بۆ کەسانی خاوەن پێدوایستی تایبەت و نەدارەکان دابنرێت و‬ ‫بەنرخێکی کەمتر‪ ،‬یان لەسەر حیسابی حکومەت لەوێ بخوێنن‪،‬‬ ‫کەپێویستە لەوێ بن‪.‬‬ ‫دەبێ چیتر رێگە نەدرێ سیستمی پەروەردە ببێتە سەرچاوەی‬ ‫بازرگانی و پەیدا کردنی م��اددی‪ ،‬وەک ل��ەوەی بەرهەمهێنەری‬ ‫باشترین تاکی قوتابی و زانست و مەعریفە و پەروەردەبن‪ .‬چونکە‬ ‫سیستمی پەروەردە‪ ،‬بونیادی کەسایەتی تاکەکان بونیاد دەنێ‪،‬‬ ‫بەتایبەتی لە تەمەنی مناڵییەوە هەتا ‪ ١٢‬ساڵی زۆر گرنگە بۆ‬ ‫جێگیربوونی کەسایەتی تاکەکان و چۆنییەتی پەروەردە و بارهێنان‬ ‫و بەخشینی زانیاری و مەعریفە پێیان‪ ،‬ئەگەر ئەم بونیادە هەڵە و‬ ‫چەوت بێ‪ ،‬ئەوا نەوەیەکی ناتەندروست بەرهەم دێت‪ ،‬دواجاریش‬ ‫کۆمەڵگە زیانبەخش دەبێت‪.‬‬ ‫من یپێموایە قوتابخانە ئەهلییەکان هێندەی چوونەتە خزمەتی‬ ‫نەوەی بەرپرس و سەرمایەدار و بازرگانەکان‪ ،‬نیو هێندە لە خزمەتی‬ ‫کەرتی پەروەردە و فێر کردندا نەبوونە‪ ،‬مەگەر لە مەودووا‪.‬‬ ‫* توێژەری کۆمەاڵیەتی‬


‫‪8‬‬

‫ژماره‌ ‪168‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2012/12/11‬‬

‫دکتۆر محەمەد ئەحمەد‪ ،‬باس لە هۆکارەکانی پاڵنەری هەڕەشەکانی‬ ‫مالیکی دەکات و دەڵێ «بەشێکی پەیوەندی بە چاوترساندنی الیەنە‬ ‫سیاسییەکانی عێراقەوە هەیە بۆ ئەوەی کەس داوای بە هەرێمبوون‬ ‫نەکات»‪ ،‬دەشڵێت «بەشەکەی تری سەرهەڵدانی کێشەکان‪ ،‬بە‬ ‫هاوکێشە هەرێمایەتییەکان و بارودۆخی سووریا و گوشارەکانی ئێرانەوە‬ ‫پەیوەستن‪».‬‬ ‫دیمانە‪ :‬سەرکۆ بەختیار‪ ،‬سلێمانی‬

‫د‪ .‬محەممەد ئەحمەد‪ ،‬سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی یەکگرتووی ئیسالمی کوردستان‪:‬‬

‫مالیکی بە بڕوای خۆی لەڕێگەی سوپاوە کارێک ئەکات کە خەڵکی ناوچەکانی‬ ‫تر بیر لە هەرێم بوون نەکەنەوە‬ ‫پ‪ :‬ئەوی وەزع��ەی کە لەناوچە جێناکۆکەکان هاتۆتە‬ ‫ئاراوە‪ ،‬ئێوە چۆن لێکیدەنەوە؟‬ ‫و‪ :‬لەراستیدا کۆمەڵێک پاڵنەر لەپشت ئەم مەوزوعەوە هەیە‪،‬‬ ‫بەبۆچوونی من پاڵنەری یەکەم دیدو بۆچوونی حکومەتی‬ ‫ناوەندییە بۆ پرسە سەرەکییەکان‪ ،‬حکومەتی ناوەندی زۆر‬ ‫بڕوای بە فیدراڵیەت نییە‪ ،‬تەنها بەقەد ئەوەندەی کە ناچارە‬ ‫و زەرورە‪ ،‬هەروەها باوەڕی بە شەراکەتی راستەقینە نییە‪،‬‬ ‫بەڵکو باوەڕی بە بەشداری پێکردن هەیە و قەناعەتی وایە‬ ‫کە دیموکراسی بۆ عێراق گونجاو نییە‪ ،‬ئەیەوێت هەرچی‬ ‫کردووە درێژە بە دەسەاڵتی خۆی بدات لە پۆستی سەرۆک‬ ‫وەزیرانیدا‪ .‬بە بڕوای خۆی لەڕێگەی سوپاوە کارێک ئەکات کە‬ ‫خەڵکی ناوچەکانی تر بیر لە هەرێم بوون نەکەنەوە‪ .‬ئەوەی‬ ‫کوردستانیش فشاری لەسەر دروست ئەکات هەتا خەڵک‬ ‫وانەزانن کەهەرێمی کوردستان زۆر لە رەفاهیەت و خۆشی و‬ ‫ئارامی و ئاسایشدایە‪ ،‬بۆ ئەوەی ناوچەکانی سوننە و شیعە‬ ‫بیر لە دروست کردنی هەرێم نەکەنەوە‪ ،‬لەبەر ئەوەی بڕوای‬ ‫بە سیستەمی فیدراڵی نییە‪.‬‬ ‫هەروەها بەهۆی هەڵسوکەوتی هەندێک بەرپرسی مەدەنی‬ ‫کوردەوە وای کرد کە رای گشتی لەو شوێنانە دژی کورد‬ ‫وروژا‪ ،‬بۆیە بڕوای وایە بە هێزی سەربازی و هەڵسوکەوتی‬ ‫بەرپرسە سەربازی و ئەمنییەکان دەنگی ئەو ناوچانەی کە‬ ‫جێناکۆکن بەدەست دەهێنێت‪ ،‬هەروەک چۆن پێیوایە کە‬ ‫دەنگی ناوچە شیعەکان بەدەست دەهێنێت و حکومەتی‬ ‫زۆرینە دروست ئەکات‪ ،‬چونکە ئەو باوەڕی بە حزبی قاعید و‬ ‫سەرکردەی زەرورە هەیە‪ ،‬کە ئەویش جەنابی مالکی و حزبی‬ ‫قاعیدیش حزبی دەعوەیە‪ .‬ئەو حزبانەشی کەبەشدار ئەبن‬ ‫لەگەڵیدا هەمووی ئەبێت لەو چوارچێوەیەدا بێت کە ئەو پێی‬ ‫باشە نەک کە ئەمانیش شەریک بن لە حکومەت و وواڵتدا‪.‬‬ ‫بەشێکی تری پەیوەندی بە سوریاشەوە هەیە‪ ،‬کە ئەگەر‬ ‫رژێمی سوریا بڕوخێ‪ ،‬پێویستی بە ج��ۆرێ هەیمەنەی‬ ‫عەسکەری هەیە بۆ کۆنترۆڵ کردنی وەزع لەوێ‪ ،‬ئەمانە‬ ‫هەموو لەدوای ئەوەوەن کە فشارێک لەسەر هەێمی کوردستان‬ ‫بکات‪ ،‬ترسی دروست بوونی هەرێمێکی تری هەیە لەعێراقدا‬ ‫لەالیەن سوننەکانەوە‪ ،‬کەداوایان ک��ردووە کە هەرێمێکی‬

‫سوننی دروست بکەن‪ .‬هەروەها بەسرەش داوای جیابونەوەی‬ ‫کردووە‪ ،‬تەنانەت نەجەف و کەربەالیش داوای دروست کردنی‬ ‫هەرێمی تایبەت بە خۆیان دەکەن‪ ،‬ئەم هەرێمانە وا ئەکەن‬ ‫کە حکومەتی مەرکەزی بەم شێوە نەمێنێ کە ئێستا مالکی‬ ‫خەونی پێوە ئەبینێ‪.‬‬ ‫پ‪ :‬دروست بوونی (لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان)ی‬ ‫پارتە کوردییەکان‪ ،‬بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان‬ ‫لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان چۆن هەڵئەسەنگێنی؟‬ ‫و‪ :‬ئەوە خواستێکی ئێمەیە‪ ،‬کە لەدەورەی پێشوودا داوامان‬ ‫کرد‪ ،‬ئەگەر چی هەر پارێزگایەک بۆخۆی بازنەیەک بوو‪ ،‬ئێمە‬ ‫داوامان کرد ئەکرێت لە ناوچەکانی تر جیابین‪ ،‬بەاڵم لە ناوچە‬ ‫جێناکۆکەکان وەک کەرکوک و موسڵ و دیالە باپێکەوە بین‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەو عەقڵییەتە حزبییە نەیهێشت‪ ،‬تەنانەت لە هەندێ‬ ‫شوێن لەبەر ئەوەی ئێمە ئیسالمییەکان دەرنەچین کەخەریک‬ ‫بوو دەرچین‪ ،‬تەوجیهیان دابوو کە هەر کەس دەنگ بە کەسە‬ ‫حزبییەکانی خۆیان بدەن‪ .‬لەبەر ئەوە لە هەڵبژاردنەکانی‬ ‫ساڵی ‪ ٢٠١٠‬دەنگێکی زۆری کورد بەفیڕۆ چوو‪ ،‬ئێستاش‬ ‫داوامان کردووە کە ئەو هەاڵنە با دوبارە نەبنەوە و با پێکەوە‬ ‫لەیەک لیستدا کۆ ببینەوە‪ ،‬النی کەم بۆ ئەوەی دەنگمان‬ ‫بەفیڕۆ نەڕوات‪ ،‬ئەگەر چی ئێستا ئەیانەوێت یاساکە والێبکەن‬ ‫هەر کەسە دەنگ بۆ پاڵێوراوەکانی خۆیان بدەن نەک بۆ‬ ‫لیستە نیشتمانییەکە‪ ،‬چونکە ئەیانەوێت لەناو لیستەکەشدا‬ ‫بە نسبەت دەنگ دابەش بکەن بۆ ئەوەی هەرکەس دەنگ بە‬ ‫پاڵێوراوی حزبەکەی خۆی بدات‪ ،‬بەهەرحاڵ هەرچۆنێک بێت‬ ‫لیستە هاوبەشەکە لەالی ئێمە چاکترە‪ ،‬کە وەختی خۆی‬ ‫پێشنیارمان کرد کە یەک لیستمان هەبێت بە ئۆپۆزسێۆن‬ ‫و دەسەاڵتیشەوە لە ناوچە جێناکۆکەکان پێکەوە بین‪،‬‬ ‫خۆشبەختانە ئێستا هەموومان ی��ەک لیستمان هەیە و‬ ‫هەموومان پێکەوەین‪.‬‬ ‫پ‪ :‬کەرکوکییەکان داوای گەڕاندنەوەی کەرکوک ئەکەن‬ ‫بۆسەر هەرێمی کوردستان‪ ،‬ئایا کار گەیشتۆتە ئەوەی کە‬ ‫تروسکایی نەمێنێت بۆ چارەسەری کێشەکان؟‬

‫و‪ :‬یەکێک لە کێشەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی‬ ‫هەرێم کێشەی ناوچە جێناکۆکەکانە‪ ،‬بەاڵم بەبۆچونی من وا‬ ‫چاکترە خەڵکی ئەو شوێنانە خۆیان رۆڵی سەرەکیان هەبێت‬ ‫لە یەکالیکردنەوەی کێشەکان‪ ،‬هەر لە دەستوریشدا بەم جۆرە‬ ‫هاتووە‪ :‬ئەڵێت کە دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە‪ ،‬کە ناکرێت‬ ‫خەتای حکومەتی ناوەندە‪ ،‬خەڵکی کەرکوک حەز ناکەن لە‬ ‫دەرەوە خەڵکیان بۆ بهێنرێت و خەڵکەکەی خۆی ئاوارە‬ ‫بکرێت‪.‬‬ ‫کورد و عەرەب و تورکمان حەز دەکەن خەڵکە ئەسڵەکە‬ ‫وەک خۆیان بمێننەوە و حەز ناکەن ئەو بەشانەی کە لێی‬ ‫داب��ڕاوون و گوێزراونەتەوە بۆ سەر پارێزگاکانی تر‪ ،‬ئەمە‬ ‫وەک خۆی لێبکرێتەوە‪ ،‬پاشان راپرسی لەناو خۆیاندا بکەن‬ ‫و بەڕێوەبردنی ئەو شوێنانەش خۆیان بەشەریکی بیکەن‪ ،‬لەو‬ ‫شوێنانەی کە عەرەب زۆرینەیە با عەرەب ئیدارەی بکات بە‬ ‫هاوکاری کورد و تورکمان‪ ،‬ئەو شوێنەی کە تورکمان زۆرینەیە‬ ‫با تورکمان ئیدارەی بکات و کورد و عەرەب هاوکاری بکەن‪،‬‬ ‫هەروەها بۆ ئەوە ناوچانەی کە کورد زۆرینەیە با کورد‬ ‫ئیدارەی بکات و عەرەب و تورکمان هاوکاری بکەن‪.‬‬ ‫ئ��ەم رۆحیەتییە لە کەرکوکیەکاندا هەیە بە ک��ورد و‬ ‫تورکمان و عەرەبەوە‪ ،‬بە مەسیحی و موسوڵمانەوە‪ ،‬بە‬ ‫شیعەو سوننەوە‪ ،‬بەاڵم حکومەتی ناوەندی بەبەرژەوەندی‬ ‫خۆی ئەبینێ‪ ،‬بۆیە زۆربەی کێشەکان ئەبرێتەوە بەغداد‪،‬‬ ‫رۆڵی خەڵکی جێناکۆکەکان تەهمیش کراوە‪ ،‬بەس دەبێ‬ ‫خۆیان رۆڵیان هەیە لەدیاری کردنی چارەنووسی ناسنامەی‬ ‫ئەو شوێنانە و چۆنییەتی چارەسەر کردنی کێشەکان‪.‬‬

‫بەسرەش و نەجەف و کەربەالیش داوای دروست‬ ‫کردنی هەرێمی خۆیان دەکەن‪ ،‬ئەم هەرێمانە‬ ‫وا ئەکەن کە حکومەتی مەرکەزی بەم شێوە‬ ‫نەمێنێ کە ئێستا مالکی خەونی پێوە ئەبینێ‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪168‬‬

‫‪2012/12/11‬‬

‫‪9‬‬

‫مهاباد قەرەداغی‪ ،‬بەرپرسی پەیمانگەی یەکێتی ئافرەتان بۆ پرسە کۆمەاڵیەتییەکان‪:‬‬

‫هەندێک دابونەریتی کۆمەاڵیەتی کە تۆخ ئەکرێتەوە‪،‬‬ ‫رەنگە بەرگێکی ئایینی بکرێتە بەر بۆ ئەوەی بمێنن‬ ‫دیمانە‪ :‬تریفە ئازاد‬ ‫پ‪ :‬ئەگەر بکرێت باسێکی کورت لە رێژەی ئەو توندوتیژیانە بکەی لە‬ ‫چەند ساڵی رابردوو روویانداوە؟‬ ‫و‪ :‬ئەگەر بێت و بە ئامار قسە بکەین لەبارەی توندوتیژی لە چەند ساڵی‬ ‫رابردوو‪ ،‬بە پێی ئەو توێژینانەوەی کە کردوومانە‪ ،‬لە ساڵی ‪٢٠٠٨‬ەوە تا‬ ‫ساڵی ‪ ٢٠١١‬لە هەندێک ساڵدا رێژەکەی دابەزیوە‪ ،‬لە هەندێک ساڵیشدا‬ ‫وەک خۆیەتی‪ ،‬ئەو دابەزینەش رێژەکەی زۆر نییە‪ .‬ئامارەکان زیاتر لەسەر‬ ‫ئەو توندوتیژیانەن کە لە ناو خێزاندا هەن‪ ،‬کە ئەبێتە هۆی کوشتی ژنان‬ ‫یان خۆسوتاندنی ژنان یان ئەو ئافرەتانەی کە ژیانیان لەدەست دەدەن‬ ‫بە هۆی توندوتیژی‪ .‬کەرێژەیەکەی بەو شێوەیە بووە‪ ،‬لە ساڵی ‪٢٠٠٨‬‬ ‫(‪ )٥١٦‬ئافرەت بە هۆی توندوتیژی جەستیەوە گیانیان لە دەست داوە‪،‬‬ ‫ئەمە دەکاتە لە هەر هەفتیەکدا (‪ )١٠‬ئافرەت‪ .‬لە ‪ )٤٨٩( ٢٠٠٩‬ئافرەت‬ ‫گیانیان لە دەست داوە‪ ،‬بە هۆی سوتان و کوژرانەوە‪ ،‬ئەمەش لە هەفتەی‬ ‫ئەکاتە (‪ )٧‬ئافرەت‪ .‬لە ‪ ٢٠١٠‬ئەم رێژەیە هەندێک کەم بۆتەوە بۆ (‪)٣٥٦‬‬ ‫ئافرەت‪ .‬لە ساڵی ‪ ٢٠١١‬رێژەکەی بەرز بۆتەوە بۆ (‪ )٤٦٥‬ئافرەت‪ ،‬واتە‬ ‫لەو چوار ساڵەی کە بەراوردمان کرد‪ ،‬تەنها لە ساڵی ‪ ٢٠١٠‬رێژەکەی‬ ‫کەمی کردووە‪ ،‬بەاڵم دیسان لە ‪ ٢٠١١‬رێژەکەی بەرز بۆتەوە‪ ،‬کە ئەکاتە لە‬ ‫هەفتەیەک (‪ ) ٩‬ئافرەت گیان لەدەست ئەدات بە هۆی ئەو توندوتیژیانەی‬ ‫بەرامبەری ئەکرێت‪.‬‬ ‫پ‪ :‬پێت وایە تەنها پیاو توندوتیژی بەرامبەر ئافرەت ئەکات یان‬ ‫ئافرەتیش توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان ئەکات؟‬ ‫و‪ :‬زۆر حاڵەتی وا هەبووە‪ ،‬کە لێی دەکۆڵینەوە ئافرەتێک لە ناو خێزان‬ ‫رێگەی خۆشکەر بووە بۆ توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتێکی تر‪ ،‬یان خۆی‬ ‫توندوتیژی بەرامبەر بەو ئافرەتە کردووە لە نێو بنەماڵەیەک یان خێزانێکی‬ ‫تر‪ .‬ئەوەش ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە هۆشیارییەک نییە سەبارەت بە‬ ‫توخمی ئافرەت‪ .‬ئەو تێروانینە باوکساالرییەی کە لە ناو خێزان هەبووە‬

‫کاریگەری لەسەر ئافرەت هەبووە‪.‬‬ ‫لە واڵتی ئێمەدا شێوەیەکی هەرەمی هەیە‪ ،‬پیاو لە سەرووی هەرمەکەیە‪،‬‬ ‫جا لە دوای ئەوەوە پێگەی ئافرەت‪ ،‬یەکەم پێگەش باوک و براکانە‪ ،‬جا‬ ‫دێتە سەر ئەوەی پێگەی دایک دێت‪ ،‬کچەکانی خێزان هەمیشە پێگەیان‬ ‫لە خواروی هەرمەکەیە‪ ،‬زۆرجار دایک هەبووە ئەبێتە هۆی چەوسانەوەی‬ ‫کچەکانی خۆی یان ئافرەتەکانی تری ناو خێزان‪.‬‬ ‫پ‪ :‬یاسای بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان تاچەند‬ ‫توانیوێتی کاری خۆی بکات؟‬ ‫و‪ :‬ئەو یاسایە هێشتا نەیتوانیوە کاری خۆی بکات‪ ،‬چونکە یەکەم‬ ‫یاساکە تازەیە و ساڵ و سێ مانگ ئەبێت ئەو یاسایە دەرچووە‪ ،‬هێشتا‬ ‫وەک پێویست نەچۆتە بواری جێبەجی کردنەوە‪ ،‬چونکە لەناو یاساکە‬ ‫ئەوە هەبووە کە پێویستە دادگایەکی تایبەت بە توندوتیژی خێزان هەبێت‪،‬‬ ‫ئەو دادگایە تازە بڕیاری دامەزراندنی دراوە‪ ،‬هێشتا نەکەوتۆتە سەرپێ‪،‬‬ ‫لەبەر ئەوە هەم ئەو یاسایە و هەم یاسای هەموارکراوی باری کەسێتی‬ ‫وەک پێویست جێ بەجێ نەکراون‪ ،‬بە پێی ئەو بەدواداچوونەی کە ئێمە‬ ‫کردوومانە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬پێت وانییە ئەوەندە باس کردنی ئافرەت بازرگانی کردن و سیاست‬ ‫کردنە بە نرخی ئافرەتان؟‬ ‫و‪ :‬لە راستی ئەو کێشانەی لە ناو کۆمەڵگە هەیە‪ ،‬کۆمەڵگەیەکی‬ ‫تەندروست دەبێت گفتوگۆی لەسەر بکات و نەیشارێتەوە‪ .‬پێویستە ئەگەر‬ ‫کێشەیەک هەبێت باس بکرێت و دەست نیشانی کێشەکان بکرێت بۆ‬ ‫ئەوەی چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە‪ ،‬بۆیە لە کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان‬ ‫هەر کێشەیەک هەبێت قسەی لەسەر ئەکرێت‪ ،‬مەبەستیش ئەوەیە کە‬ ‫چارەسەری بۆ بکرێت‪.‬‬ ‫پ‪ :‬تاچەند پێت وایە حزبە ئیسالمییەکان مافی ئافرەت پێشل ئەکەن؟‬ ‫و‪ :‬هەندێک داب و نەریتی کۆمەاڵیەتی کە تۆخ ئەکرێتەوە‪ ،‬رەنگە‬

‫بەرگێکی ئایینی بکرێتەبەر بۆ ئەوەی ئەو داب و نەریتانە بمێنن‪ .‬زۆرجار‬ ‫پیاوانی ئایینی ئەیانەوێت یارمەتیدەر بن‪ ،‬ئەگەر ئەو داب و نەریتانەی کە‬ ‫پەیوەندی بە ئایین نییە بۆ خەڵک روون بکرێتەوە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬پێتوانییە لەگەڵ زۆری و بۆری رێکخراوەکان و سەنتەرەکانی تایبەت‬ ‫بە ئافرەتان‪ ،‬کێشەی ئافرەتان زیادی کردووە؟‬ ‫و‪ :‬بێگومان‪ ،‬مەسەلەکان زیاتر ئەوروژێنن‪ ،‬کاتێک کۆمەڵی مەدەنی‬ ‫چاالکترە لە کۆمەڵگە‪ ،‬مانای ئەوە نییە کە کێشەکان زۆربوونەوتەوە‪،‬‬ ‫زۆرجار کێشەکان هەن بەاڵم بێدەنگیان لەسەر کراوە‪ ،‬ئەو چاالکییانە‬ ‫ئەبنە هۆی کێشە ش��اراوەک��ان ببینن و باسی لێوە بکرێت و الیەنە‬ ‫پەیوەندیدارەکان لێی ئاگادار بن‪ .‬ئەگەر بەشێوەیەکی زانستیانە باسی‬ ‫لێوە بکرێت و چارەسەری کێشەکان بکرێت‪ ،‬بە بڕوای من کێشەکان کەم‬ ‫ئەبنەوە‪.‬‬

‫هێرۆ کوردە‪ ،‬نووسەر و رۆژنامەنووس‪:‬‬

‫تۆمەتبارکردنی پیاو بە پلەیەک چارەسەری کێشەی ژنان ناکات‬ ‫دیمانە‪ :‬پرس‪ ،‬کەرکوک‬ ‫لەم دیدارە تایبەتەیدا لەگەڵ هەفتەنامەی (پرس)‪ ،‬هێرۆ کوردە‪ ،‬نووسەر‬ ‫و رۆژن��ام��ەن��ووس لە هەفتەنامەی (ه���ەواڵ) رەخنە لە چۆنییەتی یادی‬ ‫بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەگرێت و پێشیوایە کە بەپیاوی کورد‬ ‫بەوجۆرە نین کە هەندێک چاالکوانی ئافرەت و رێکخراوەکانی ئافرەتان بە خراپی‬ ‫وێنای دەکەن‪ .‬دەشڵێت «ئەوەی دڕندەیە پیاو نییە‪ ،‬بەڵکو خێزانە‪ ،‬کچی وا‬ ‫هەیە بە دەستی دایکی بەکوشت دراوە‪ ،‬دایکی سنوری ئازادییەکانی بەرتەسک‬ ‫کردووەتەوە»‪.‬‬

‫پ���رس‪ :‬حکومەتی ه��ەرێ��م م���اوەی ‪٢‬ه��ەف��ت��ەی دی��اری��ک��ردووە ب��ەن��اوی‬ ‫«بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان» کە کۆمەڵێک چاالکی و سمینار و‬ ‫هونەری تێدا بەڕێوە دەچێت‪ ،‬تۆ وەک ئافرەتێک رات چیە لەسەر ئەو یادە و‬ ‫جۆریی چاالکییەکان؟‬ ‫کوردە‪ :‬من لەگەڵ هیچ بۆنە و یادێک نیم کە تێیدا الیەنێک سکی پر بکات لە‬ ‫پارە‪ ،‬بەناوی چاالکی و دۆخی ژنیش بەرەو خراپتر بچێت‪ ،‬ئەمەش وەک دەیان‬ ‫کاری دیکەی حکومەت شتێکی پووچە‪ ،‬دەی کوا لەم دوو هەفتەیە چ شتێکی‬ ‫تایبەت و جیاوازیان کردووە بۆ ژن؟ چ دەستکەوتێکیان بەدەست هێناوە؟ هیچ‬ ‫ئەو جۆرە یادانە گاڵتە پێکردنن لەکاتێکدا دەیان ژن لە برسا دەمرن یان لە‬ ‫پەناگەیەک بۆهەتا هەتایە زیندان دەکرێن‪.‬‬ ‫گرنگترین کار کە بۆ ژن بکرێت بەرێگەی یاسایی بکرێ و فشاری بەهێزە‬ ‫بۆ سەر دەسەاڵت کە بەشۆخییەوە نەڵێت ئێمە پشتی ژن دەگرین‪ ،‬دەبێت وا‬ ‫بکەن‪ .‬حکومەت بەر لەهەموو شت مافی ژن بدات‪ ،‬خۆ تەنها کوشتن کێشەی‬ ‫ژن نییە! ژنی وا هەیە نووسەرە‪ ،‬چاالکوانە و دەسەاڵت یان لە شوێن کارەکەی‬ ‫سوکایەتی پێ دەکرێ‪ ،‬لەکار دوردەخرێتەوە‪ ،‬مافی دەخورێـت و دەیان شتی‬ ‫تر و یاسایەک نییە بیپارێزێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬وێرای زۆری رێکخراوەکانی تایبەت بە ئافرەتان و هەبوونی ئەنجوومەنی‬ ‫خانمان و بەڕێوبەرایەتییەک لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی‬ ‫دەوت���رێ رەوش���ی ئ��اف��رەت ه��ەر روو لە‬ ‫دژی ژنان‪ ،‬کەچی‬ ‫خراپییە و ئەو دەزگ��ا و رێکخراوانە‬ ‫بە ئەرکی خۆیان هەڵنەساوون‬ ‫و هێشتا سنووری شار و هۆڵ و‬ ‫هوتێلە ‪ ٥‬ئەستێرەییەکانی شاریان‬ ‫تێنەپەڕاندووە‪ .‬رای تۆ لەم بارەوە‬ ‫چییە؟‬ ‫کوردە‪ :‬کار کراوە بۆ ژنان‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەوەندە نا‪ ،‬کە ئێمە پێویستمانە‪.‬‬ ‫رێکخراوەکان خۆیان پێویستیان بە‬

‫چاودێرییە‪ .‬کارکردن بۆ توێژێک لە کۆمەڵگایەکدا کە هێشتا مافی مرۆڤ تێیدا‬ ‫نەچەسپاوە سەختە‪ ،‬بەتایبەتی حکومەتەکەی خۆی توندوتیژ بێت و کاری‬ ‫نامرۆڤانە بکات و وەک تاوانی بچوک بڕوانێتە مرۆڤکوژی‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬تاچەند میدیای کوردی بایەخی داوە بە پرسی وشیاری خێزانی و‬ ‫پرسەکانی ئافرەت بۆ بونیادنانی خێزان و کۆمەڵگەیەکی تەندروست‪ ،‬کە‬ ‫ئافرەتیش تێیدا ئاسوودە و ئازاد و خاوەن کەسایەتی خۆی بێت؟‬ ‫کوردە‪ :‬میدیا بەردەوام ژنی کردووەتە کەرەستەی کاری خۆی‪ ،‬بەاڵم بەسەقەتی‬ ‫کاری کردووە‪ ،‬چونکە ئامانجی کارکردنی راکێشانی سەرەنج بووە‪ ،‬تاکو وەک‬ ‫دەزگایەکی مرۆڤدۆست دەربکەوێت و هیچی تر‪ .‬زۆر جاریش بەهۆی راپۆرت و‬ ‫نووسینی سەقەتی کەسانی ناپیشەیی هەرایان ناوەتەوەو کۆمەڵیان تووشی‬ ‫هیستیریا کردووە‪ .‬قسەکردن لەبارەی کەیسی ژنەوە نووسەری پیشەیی دەوێ‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬تۆ پێتوایە پیاوی کورد هێندە دڕەند و تاکڕەو و زاڵمە وەک هەندێک‬ ‫لە چاالکوانی ئافرەت و رێکخراوی ئافرەتان وێنای دەکەن‪ ،‬یان هۆکارەکە‬ ‫دووالیەنەیە و پیاویش خۆی قوربانی کولتورە؟‬ ‫کوردە‪ :‬وەک وتم ئێمە لەکۆمەڵگەیەکداین تاکو ئێستا شتێکی تێدا نییە‬ ‫پێی بوترێت مافی مرۆڤ‪ ،‬نەک تەنها ژن بەڵکو تەواوی توێژەکانی قوربانین‬ ‫و بەجۆرێک لەجۆرەکان توندوتیژیان لەگەڵ دەکرێت و یاسایەک نییە بەجدی‬ ‫بیانپارێزێت‪ .‬ئەوەی دڕندەیە پیاو نییە‪ ،‬بەڵکو خێزانە‪ ،‬کچی وا هەیە بە دەستی‬ ‫دایکی بەکوشت دراوە‪ ،‬دایکی سنوری ئازادییەکانی بەرتەسک کردووەتەوە‪.‬‬ ‫تۆمەتبارکردنی پیاو بە پلەیەک چارەسەری کێشەی ژنان ناکات‪.‬‬ ‫هێرۆ حوسامەدین‪ ،‬تەمەنی ‪ ٢٣‬ساڵە و خاوەنی بڕوانامەی بەکاریۆلۆسە لە‬ ‫پ��ەروەردەو فێرکردن‪ .‬ماوەی شەش ساڵە کاری رۆژنامەنووسی دەکات و بۆ‬ ‫هەندێ لە گۆڤارەکانی دەرەوەی کەرکوک کاری کردووە‌‪ ،‬وەک گۆڤاری وێ و‬ ‫شاوشکا و رۆژنامەی کوردستانی نوێ و رۆژنامەی رووبەر و کوردستان راپۆرت‪،‬‬ ‫لەکەرکوکیش لە کۆڤاری رۆژ و رۆژنامەی باسەڕەو کەرکوکی نوێ کاری کردووە‬ ‫و ئێستاش لە هەفتەنامەی هەواڵ بەرپرسی الپەرەکانی ژنان و گەنجان و ئەدەب‬ ‫و هونەرە‪ ،‬هەموکارەکانی لە بواری مافەکانی ژنان و گەنجان و مندااڵنەو هەڵگری‬ ‫میدالیای زێڕە بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی ‪ k h rw‬لەکەرکوک‪.‬‬


‫‪10‬‬

‫ژماره‌ ‪168‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2012/12/11‬‬

‫رێژەی داواکانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی ساڵ بە ساڵ لە بەرز بوونەوەیە‬ ‫مافپەروەر‪ ،‬ناز ڕزگار شێخانی‬

‫لەگەڵ هاتنی هەر تەکنەلۆژیایەکی نوێ و سەردەمیانە چەندین‬ ‫تاوان و دیاردەی نەشیاوی نوێ دروست دەبن‪ ،‬باشترین نمونە‬ ‫مۆبایل و ئەنتەرنێتە وەکو مەیدانی تاوان و تاوانکاری لێهاتووە‬ ‫لە تاوانی نوێ و کۆندا‪.‬‬ ‫تاوانە کۆنەکان وەکو دزی و ناو زڕاندن و کوشتن و تەزویر‬ ‫و ساختەکاری‪ ،‬تاوانی نوێ وەکو دروست کردنی ڤایرۆس و‬ ‫تێکدانی ئامێری پەیوەندی کردن‪.‬‬ ‫مەبەست لە ئامێری پەیوەندی ک��ردن وات��ا هەموو ئەو‬ ‫ئامێرانەی کە بەکار دێن بۆ پەیوەندی کردن وەکو مۆبایل‪،‬‬ ‫هێلەکانی نۆڕماڵ‪ ،‬ئەنتەرنێت و تۆڕە کۆمەاڵیەتیەکانی وەکو‬ ‫توێتەر و فەیسبوک و یاهوو‪ ،‬ئایپاد‪..،‬هتد‪.‬‬ ‫ئەو ئامێرانە بە هۆی پەیوەندی کردنەوە تاوانیان پێدەکرێت و‬ ‫ئاسانکاری زۆر بۆ ئەنجامدانی تاوان دەکات‪ .‬تایبەتمەندی ئەو‬ ‫تاوانانە ئەوەیە کە لە الیەن کەسانی شارەزا و زیرەکەوە ئەنجام‬ ‫دەدرێن کە زۆر جار بکەرەکەی نازانرێ کێیە؟ لەوانەیە لە‬ ‫واڵتێکیتر بێت!‪ .‬ئەم تایبەتمەندییانە وایکردووە کە نەتوانرێ‬ ‫یاخود زەحمەت بێ یاسایەک دابنێن کە بەرەنگاری ئەم تاوانانە‬ ‫ببێتەوە‪.‬‬ ‫لە هەرێمی کوردساندا یاسایەکمان هەیە بە ناوی (یاسای‬

‫قەدەغە کردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن) پێدەکرێت‪ ،‬کە تەنیا ماددە (‪ )٢‬کارایە و زیاتر کاری پێ‬ ‫کە لە ‪ ٢٠٠٨/٥/١٩‬لە (وقائعی کوردستان) باڵو کراوەتەوە‪ ،‬دەکرێت‪ ،‬چونکە ماددە (‪ )٢‬زۆر فراوانە هەموو تاوانەکانی‬ ‫بەاڵم ئەم یاسایە زۆر کەم و کوڕیی تیایە کە ناتوانێ بە باشی تیا کۆ کراوەتەوە‪ ،‬سەرباری ئەوەی کە هەر یەک لەو تاوانانە‬ ‫تاوانی سەر بەخۆ و جیاوازن‪.‬‬ ‫بەرەنگاری هەموو تاوانەکان ببێتەوە‪.‬‬ ‫بەپێی ئەو سەرژمێرییەی کە لە دادگاکانی تاوانی هەولێر‬ ‫ئەنجامماندا‪ ،‬دەرکەوت هەر لەو کاتەوەی ئەم یاسایە جێ بە وەک لە ماددە(‪)٢‬ی ئەم یاسایەدا هاتووە‪:‬‬ ‫(هەر کەسێک سزا دەدرێت بە ماوەیەک کەمتر نەبێت لە‬ ‫جێ کراوە لە ساڵی ‪ ٢٠٠٨‬تاوەکو ‪ ٢٠١١/١١/٣٠‬تەنیا ‪ ٤٨‬داوا‬ ‫شەش مانگ و زیاتر نەبێت لە پێنج ساڵ‪ ،‬هەروەها غرامە‬ ‫هەبووە‪ ،‬کە تایبەتمەند بووە بە یاسای ناو براو‪.‬‬ ‫دەکرێت بە بڕێک کەمتر نەبێت لە ملیۆن دینار و زیاتر نەبێت‬ ‫بەم شێوەیە‪:‬‬ ‫لە پێنج ملیۆن دینار‪ ،‬یان بە یەکێک لەم دوو سزایە سزا‬ ‫ساڵی ‪ ← ٢٠٠٨‬هیچ داوایەک نەبووە‪.‬‬ ‫دەدرێت‪ ،‬ئەگەر هاتوو هەستا بە بەکار هێنانی موبایل یان‬ ‫ساڵی ‪ ← ٢٠٠٩‬تەنیا ‪ ٨‬داوا هەبووە‪.‬‬ ‫هەر ئامێرێکی پەیوەندی بێ تەل و بە تەل یان ئینتەرنێت بۆ‬ ‫ساڵی ‪ ٢٠١٠‬تەنیا ‪ ١٦‬داوا هەبووە‪.‬‬ ‫مەبەستی هەڕەشەکردن یان جوێن دان و ناوزڕاندن یان باڵو‬ ‫ساڵی ‪ ← ٢٠١١‬تەنیا ‪ ٢٤‬داوا هەبووە‪.‬‬ ‫لە کۆی ئەو ‪ ٤٨‬داوایە ‪ ٤٥‬داوا حوکم کراون بە پێی ماددە کردنەوەی هەواڵی دروست کراو ببێتە هۆی باڵو کردنەوەی‬ ‫(‪)٢‬ی ئەم یاسایە‪ .‬هەروەها (‪ )٣‬داوا حوکم کراون بە ماددە ترس و ڕوداوی لێ بکەوێتەوە‪ .‬یان باڵو کردنەوەی وێنە و‬ ‫ڤیدیۆ یان کورتە نامەی دژ بە ئەخالق و ئادابی گشتی‪ ،‬یان‬ ‫(‪.)٣‬‬ ‫بە پێی ئەم سەرژمێرییە دەردەکەوێت کە داواکان هەر ساڵێ باڵو کردنەوەی وێنە بێ رەزامەندی خاوەنەکەی یان هاندانی‬ ‫دووقات زیادی کردووە‪ ،‬هەرچەندە لە راستیدا تاوانەکان زۆر خەڵکی بۆ ئەنجام دانی تاوان و کاری ناشرین و باڵو کردنەوەی‬ ‫زانیاری کە پەیوەندی هەبێت بە نهێنی و ژیانی تایبەتی‬ ‫زۆر لەو رێژەیە زیاترن‪ ،‬بەاڵم ناگەنە دادگاکان‪.‬‬ ‫کەم و کوڕیی ئەو یاسایە بە ئاشکرا دی��ارە و هەستی تاکەکان و خێزان هەتا ئەگەر ڕاستیش بێت باڵو بکرێتەوە بۆ‬ ‫مەبەستی خراپەکاری یان زیان گەیاندن»‪.‬‬ ‫لەماددە (‪ )٣‬ی ئەم یاسایە هاتووە‪:‬‬ ‫(هەر کەسێک سزا دەدرێت بە حەپس کردن کە ماوەکەی‬ ‫کەمتر نەبێ لە شەش مانگ و زیاتر نەبێت لە ساڵێک‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫غرامە کردنێک کە کەمتر نەبێت لە حەفت سەدوپەنجا هەزار‬ ‫دینار و زیاتر نەبێت لە سێ ملیۆن دینار‪ ،‬یان بە یەکێک‬ ‫لەم دوو سزایە سزا دەدرێت ئەگەر هاتوو بە عەمدی هەستا‬ ‫بە بە کارهێنانی ئامێری تەلەفون یان هەر ئامێرێکی تری‬ ‫پەیوەندی کردنی بە تەل و بێ تەل یان ئینتەرنێت یان‬ ‫بەریدی ئەلیکترۆنی بۆ مەبەستی بێزار کردنی کەسانی تر‪،‬‬ ‫جگە لەو حاڵەتانەی کە لە ماددە( ‪ )٢‬هاتوون)‪.‬‬

‫هیوا شوانی‪ ،‬سەرنووسەری سایتی کوردستانی گەورە‪:‬‬

‫لە واڵتانی دەرەوە هێشتا خوێنەری رۆژنامە و گۆڤارەکان ماون‬ ‫دیمانە‪ :‬پرس‬

‫پرس‪ :‬لەئێستادا بە گشتی رەوش��ی میدیای ک��وردی چۆن‬ ‫دەبینی‪ ،‬بەتایبەتی لە رووی پیشەیی و پرۆفیشناڵ بوونییەوە؟‬ ‫شوانی‪ :‬لەو باوەڕەدا نیم لە کوردستاندا میدیایەک هەبێت‬ ‫کە توانیبێتی متمانەی تەواوی پڕۆفیشناڵی هەبێت‪ ،‬بەڕای من‬ ‫لەکوردستاندا میدیای پڕۆفیشناڵ ئاسا بوونی نییە‪ ،‬لە ڕاستیدا‬ ‫کوردستان ئێستا لە ئاستی گواستنەوەی فکرەدایە لە ڕابردووەوە‬ ‫بۆ داهاتوویەکی ڕوون‪ ،‬ئ��ەوەش ئەرکی سەرەکی حکومەتە‬ ‫بتوانێت پێداویستیەکانی کۆمەڵگایەکی زیندوو دەستەبەر بکات‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬زۆر جار میدیای کوردی پۆلێن دەکرێ بەسەر بەرەی‬ ‫«میدیای حزبی دەسەاڵتدار» و «ب��ەرەی میدیای ئەهلی و‬ ‫سەربەخۆ»‪ ،‬تۆ تاچەند لەگەڵ ئەم پۆلێن کردنەدایت؟‬ ‫شوانی‪ :‬ئەگەر بەجوانی لە پرسیارەکە گەیشتبم مەبەستی‬ ‫ئێوە لە پۆڵینکردن واتە سێبەر‪ ،‬ئەو کارە ئەتوانین بڵێین‬ ‫میدیاکەی بەناو ئازاد لەڕاستیدا پۆڵین کراوەی کەسێک یان‬ ‫الیەنێکی حیزبییە‪ ،‬دەتوانین بڵێین سیخورییەکی ئاشکرا لە ژێر‬ ‫ناوی میدیادا! ئەمەش کەمکردنەوەی سەنگی میدیای کوردی‬ ‫دەگەێینیت‪ ،‬دەبێت میدیاو ڕۆژنامە و گۆڤارەکان ئەوە بەخەتی‬ ‫سور بزانن‪ ،‬چونکە لە هەر دوو بواردا بەمردنی خۆیان تەواو‬ ‫دەبێت‪.‬‬

‫پرس‪ :‬را و سەرنجت لەسەر میدیای ئەهلی و سەربەخۆ و‬ ‫ئەدای کردنی چییە لە کوردستان؟‬ ‫شوانی‪ :‬نەبوونی سەندیکایەکی بەهێز لە کوردستاندا‪ ،‬مەستم‬ ‫لەوەیە سەندیکایەک کە بتوانێت سەدلەرسەد بێ الیەنی خۆی‬ ‫رابگەیەنێت و بەپێی پێشەیی ڕۆژنامەگەری کاربکات و لە‬ ‫هەردوو بواردا پشتیوانی تەواوی ڕۆژنامەگەری و ڕۆژنامەنووسان‬ ‫بێت‪ ،‬بۆیە لەمبارەیەوە هەندێکجار ڕۆژنامەکە یان نوسەر لەبەر‬ ‫پاراستنی گیانی و بەرژەوەندی خۆی ڕەنگە المەرکەزی سێبەر‬ ‫بۆخۆی دروست بکات‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئێستا هەستدەکرێ کە میدیای خوێنراو وەک جاران‬ ‫خوێنەری نەماوە‪ ،‬بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاوە‪ ،‬ئایا‬ ‫پێتوایە میدیای ئیلیکترۆنی جێی بە میدیای خوێنراو لەق‬ ‫کردووە؟‬ ‫شوانی‪ :‬بەڵێ‪ ،‬ئەوەی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو تاکو‬ ‫ئێستادا میدیای ئیلیکترۆنی وەک فەیسبوک و تویتەر‪ ..‬زانیاری‬ ‫خێرا گەیاندن لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە‪ ،‬کۆمەڵگای کوردی‬ ‫لەو بارەیەوە پێشکەوتووە‪ ،‬توانیوێتی بێتە ناو ئەومیدیای‬ ‫سەردەمەوە‪ ،‬بەاڵم لە واڵتانی دەرەوە هێشتا خوێنەری ڕۆژنامەو‬ ‫گۆڤارەکان هەر م��اوە‪ ،‬بۆتە جێگای ب��اوەڕی خەڵکی‪ ،‬بۆیە‬ ‫گۆڤارەکان و ڕۆژنامەکان تەواو جێگای باوەڕن‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪168‬‬

‫‪2012/12/11‬‬

‫‪11‬‬

‫عەبدوڵاڵی حاجی مەحمود ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان پێیان باشە بە زووترین کات‬ ‫راپرسی بۆ دەستوور بکرێت‪ ،‬لەبارەی هەڵوێستی پەرلەمانیش دەربارەی ئۆپەراسیۆنی‬ ‫دیجلە دەڵێت کە پێویستە پەرلەمان مەرجەع بێت‪ ،‬دەشڵێت کە وەزارەتی کارەبا‪ ،‬کاراترین‬ ‫وەزارەتی حکوومەتە‪.‬‬ ‫دیمانە‪ :‬پرس‬

‫کاروان جەمال‪ ،‬جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان‪:‬‬

‫هەتا ئێستا ‪ ١٤‬نوێنەرایەتیمان لەواڵتانی جیهان هەیە‬ ‫پ‪ :‬ئامانجی حکومەتی هەرێم لە کردنەوەی نوێنەرایەتییەکان‬ ‫چییە و ئەرکیان چییە؟‬ ‫و‪ :‬بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندی سیاسی و ئابووریی و‬ ‫فەرهەنگییە لەگەڵ ئەو واڵتانەی کە ئامادەی هاوکاری و هەماهەنگی‬ ‫و پەیوەندی بەستنن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان‪ ،‬ئەم‬ ‫نوێنەرایەتیانە دەروازەیەکن بۆکردنەوەی دەالقەیەک بە رووی‬ ‫واڵتانی جیهان و حکومەتی هەرێم‪ .‬لەرێگەی نوێنەرایەتییەکانە‬ ‫حکومەتی هەرێم پەیامی خۆی دەگەیەنێت و توانیوێتی دۆست و‬ ‫پاڵشتی بۆخۆی پەیدا بکات‪.‬‬ ‫نوێنەرایەتییەکان کۆمەڵێک ئەرکیان لەسەرە‪ ،‬پێش هەموو شتێک‬ ‫نوێنەرایەتییەکان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن‪.‬‬ ‫ئەرکێکیان پرسی دروستکردنی پەیوەندی ئابوورییە لەگەڵ واڵتان‬ ‫و هاندانی وەبەرهێنەران و پیشاندانی دەرفەتی وەبەرهێنان و کەش‬ ‫و هەوای وەبەرهێنانە لەهەرێمی کوردستان‪ ،‬لەرێگەی ئەنجامدانی‬ ‫کۆربەندی ئابورییەوەیە کە نوێنەرایەتییەکان رێکیدەخەن‪ .‬ئەمەش‬ ‫سوودێکی زۆری گەیاندووە بە هەرێمی کوردستان‪ ،‬بۆیە دەبینین‬ ‫ئێستا هەرێمی کوردستان لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوەدایە‪ ،‬لەهەموو‬ ‫کاتێک زیاتر پێویستی بەو پەیوەندییە ئابوورییە هەیە و هەروەها‬ ‫راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەران کەبێن لە هەرێمی کوردستان‬ ‫وەبەرهێنان بکەن‪ .‬ئەمە بێجگە لەوەی کە حکومەتی هەرێم کەڵکی‬ ‫لێوەردەگرێ لەرووی ئاوەدانکردنەوە‪ ،‬لەهەمان کاتدا لە بەرژەوەندی‬ ‫خەڵکی کوردستانیشە کە دەرفەتی کار زیاتر دەبێت و پارەی بیانی‬ ‫دێتە هەرێمی کوردستانەوە‪.‬‬ ‫هەروەها لەسەر پرسە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان ئیش دەکەن‪،‬‬ ‫بۆ نموونە بەرنامەمان هەیە بۆ جینۆناساندنی ئەو تاوانانەی کە‬ ‫بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان کراون‪ .‬راستە پشکە هەر‬ ‫گەورەکەی بەر کورد کەوتووە‪ ،‬بەاڵم پێکهاتەکانی تریش کە لەناو‬ ‫هەرێمی کوردستانا دەژین تاوانیان بەرامبەر کراوە‪ .‬هەر چەندە ئەم‬ ‫تاونانە لەالیەن دادگای عێراقییەوە لەناوخۆ بە جینۆساید ناسراوە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئێمە دەمانەوێ ئەم تاوانانە بە نێونەتەویی ناساندنی‬ ‫جینۆسایدی بکەین کە بەسەر نەتەوەکەماندا هاتووە‪.‬‬ ‫لەمڕووەوە نوێنەرایەتییەکانمان دەورێکی گرنگیان هەیە لەلۆبی‬ ‫کردن بۆ روونکردنەوە و پیشاندانی ئەو دیراسات و تاوانانەی کە‬ ‫بەسەر نەتەوەکەماندا هاتووە‪ ،‬لە ناوندە جیهانییەکاندا‪ .‬هەروەها‬ ‫دروستکردنی لۆبی لەناو پەرلەمانی ئەو واڵتانەدا بۆ ئەوەی‬ ‫مەسەلەی جینۆسایدی خەڵکی کوردستان وەکو پرۆژەیەک ببرێتە‬ ‫پەرلەمانی ئەو واڵتانە و بتوانین کۆدەنگی لەسەر پەیدا بکەین‪ ،‬بۆ‬ ‫خاوەنی ئیمتیاز‪:‬‬ ‫ئومێد خۆشناو‬ ‫سەرنووسەر‪:‬‬ ‫ئاڤان حه‌مه‌ ساڵح‬

‫‪0750-446 1301‬‬

‫ئەوەی ئەو واڵتانە دان بنێن بەو تاوانەدا‪ ،‬کە تاوانێکی جینۆسایدە‬ ‫و بەرامبەر بە میللەتی کورد و پێکهاتەکانی تری نێو کوردستان‬ ‫ک��راوە‪ .‬ئەمانە بەشێکی گرنگی ئەرکەکانی نوێنەرایەتییەکانە‬ ‫لەدەرەوە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬مێکانیزمی دەس��ت نیشانکردنی نوێنەر و کردنەوەی‬ ‫نوێنەرایەتییەکان لەسەر چ بنەمایەکە؟‬ ‫و‪ :‬هەتا ئێستا ‪ ١٤‬نوێنەرایەتیمان لەواڵتانی جیهان هەیە‪ ،‬شێوازی‬ ‫دەست نیشانکردنی نوێنەر و و کردنەوەی نوێنەرایەتییەکان‪ ،‬لەسەر‬ ‫پێشنیازی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەبێ بۆ سەرۆکایەتی‬ ‫ئەنجوومەنی وەزیران‪ ،‬پێشنیازەکەی ئێمەش لەچوارچێوەی گرنگی‬ ‫ئەو واڵتانەیە لەناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا و کاریگەریان بەسەر‬ ‫ناوەندەکانی بڕیارەوە‪ .‬هەروەها تاچەند خواستی دروستکردنی‬ ‫پەیوەندییان هەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تاچەند بەرژەوەندیی‬ ‫سیاسی و ئابووریمان پێکەوە هەیە و تێکدەکاتەوە‪ .‬ئەمانە بنەمان‬ ‫بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی‪.‬‬ ‫بۆ مەسەلەی دەست نیشانکردنی نوێنەرەکانیش ئێمە سیڤی‬ ‫چەند کەسێک وەردەگرین و دەینێرین بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی‬ ‫وەزیران‪ ،‬ئەوان بڕیاری لەسەر دەدەن‪ ،‬هەندێکجاریش خۆیان کەسە‬ ‫دیاری دەکەن‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئایا نوێنەرایەتییەکان بە راپۆرت کاروچاالکییەکانیان دەنێرن‬ ‫بۆ ئێوە؟‬ ‫و‪ :‬ئەرکی شەرشانیانە کەدەبێ مانگانە بە راپ��ۆرت لە ئیش‬ ‫و کارەکانیان ئاگارمان بکەنەوە‪ ،‬جاری واش هەیە مەرج نییە‬ ‫مانگانەبێ‪ ،‬بەڵکو هەر پرسێکی گرنگ کە روودەدات ئێمەی لێ‬ ‫ئاگادار دەکەنەوە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئایا واڵتەکان بە فەرمی مامەڵە لەگەڵ نوێنەرایەتییەکانی‬ ‫حکومەتی هەرێم دەکەن؟‬ ‫و‪ :‬دەتوانین واڵتەکان پۆلێن بکەین‪ ،‬هەندێک واڵت هەیە‪ ،‬هەر‬ ‫لە سەردەمی ئۆپۆزسیۆن بوونی حزبە سیاسییەکانی هەرێمی‬ ‫کوردستانەوە‪ ،‬کەخەباتیان دژی حکومەتی بەعس ک��ردووە‪،‬‬ ‫پەیوەندی و مامەڵەیان لەگەڵ حزبە سیاسییەکانی کوردستان‬ ‫هەبووە‪ ،‬ئێستا کە نوێنەرایەتییەکانمان کراونەتەوە وەک ئەمرێکی‬ ‫واقیع مامەڵەی لەگەڵ دەکەن‪ ،‬بەاڵم هێشتا وەزعی دیپلۆماسیان‬ ‫دیار نەکراوە‪ ،‬چونکە لە دەستووری عێراقدا هاتووە کەدەبێ‬ ‫نیزامێک دابنرێت بۆ شێوازی هاوکاری کردنی نوێنەرایەتی‬ ‫هەرێمەکان لەگەڵ باڵوێزخانەکانی عێراق‪ .‬بۆ ئەو مەبەستەش‬ ‫سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی دروست‬ ‫جێگری سه‌رنووسه‌ر‪ :‬شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان‬ ‫‪0750-448 0225‬‬

‫به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین‪ :‬فەرەیدون بێوار‬ ‫‪0750-414 1910‬‬ ‫‪f_bewar@yahoo.com‬‬

‫کرد‪ ،‬بۆ جێبەجێکردنی (قانون الخدمە جاریجیە)‪ ،‬کە لە ‪ ٥‬کەس‬ ‫پێکهاتبوون‪ ،‬نوێنەری هەرێمی کوردستانیشی تێدابوو‪ ،‬بۆ دارشتنی‬ ‫نیزامێک‪ .‬ئێمە وەک هەرێم رەشنووسێکمان پێشکەش کرد‪ ،‬دوای‬ ‫سێ کۆبوونەوە ئەوان هیچ تێبینییەکیان لەسەری نەبوو‪ ،‬بەگوێرەی‬ ‫ئەو پرۆژەیە نوێنەرایەتییەکان پێگەی دیپلۆماسیان دەبێت‪،‬‬ ‫ئەوکات لەرێگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەبێت‪ ،‬چونکە ئێمە‬ ‫قەناعەتمان بەوە هەیە کە سیاسەتی دەرەوەی عێراق وەزارەتی‬ ‫دەرەوەی عێراق دایدەرێژێت‪.‬‬ ‫پ‪ :‬واڵتەکان وەک بەشێک لە عێراق یان وەک هەرێمێکی‬ ‫سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ نوێنەرایەتییەکان دەکەن؟‬ ‫و‪ :‬وەک هەرێمێک لە عێراقی فیدراڵ مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن‪.‬‬ ‫پ‪ :‬دەوت��رێ هەموو نوێنەرەکان حزبین و لە کوردستانەوە‬ ‫نێردراون‪ ،‬رات لەم بارەوە چییە؟‬ ‫و‪ :‬مەرج نییە ئەو کەسەی کە دایدەنێین لە دەرەوەی واڵت بێت‬ ‫و شارەزا بێت لە هەموو شتێکی ئەو واڵتە‪ .‬ئەوکەسانەشی کە‬ ‫حزبین‪ ،‬بەشێکن لە کۆمەڵگە‪ ،‬ئەوانیش توانایان هەیە و بە مافی‬ ‫خۆیانی دەزانن یەکێک لە پۆستەکانی حکومەت چ لە ناوەوە یان‬ ‫دەرەوەی واڵت پشکیان هەبێت و بەشدار بن‪ .‬ئێمە سیڤی چەند‬ ‫کەسێک وەردەگرین و کۆمەڵێک بنەما لەبەر چاو دەگرین‪ ،‬ئەوکات‬ ‫کەسەکە دیاری دەکرێ‪.‬‬ ‫پ‪ :‬لەزۆربەی واڵتەکان مەکتەبی حزبە کوردستانییەکانیش‬ ‫بوونیان هەیە‪ ،‬ئێوە چۆن مامەڵەو هەماهەنگیان لەگەڵ دەکەن؟‬ ‫و‪ :‬کاریان لێکجیاوازە‪ ،‬چونکە نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم‬ ‫نوێنەرایەتی فەرمی حکومەت دەکەن و بەشێوەی فەرمی مامەڵە‬ ‫و پەیوەندی لەگەڵ دام و دەزگاکانی ئەو واڵتەدا دەکات و پەیامی‬ ‫فەرمی حکومەتی هەرێم دەگەیەنێت‪ .‬بەاڵم هەموو حزبێکیش بۆیە‬ ‫هەیە لەهەر واڵتێکدا پەیوەندی لەگەڵ حزبێکدا ببەستێت‪.‬‬ ‫پ‪ :‬هەتا ئێستا حکومەتی هەرێم لە واڵتە عەرەبییەکاندا‬ ‫نوێنەرایەتی نییە‪ ،‬بۆچی؟‬ ‫و‪ :‬ئێمە خواستی ئەوەمان هەیە لەگەڵ واڵتانی عەرەبی و واڵتانی‬ ‫کەنداودا پەیوەندی و هەماهەنگیمان هەبێت‪ ،‬ئێستاش لە هەرێمی‬ ‫کوردستان چواری واڵتی عەرەبی (ئیمارات و ئۆردەن و میسر و‬ ‫فەلەستین) قونسڵگەریان هەیە‪ ،‬ئێمەش بیرمان لەوە کردۆتەوە‬ ‫و پێنشازیشمان کردووە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کە‬ ‫لەواڵتە عەرەبییەکان نوێنەرایەتی بکەینەوە‪ ،‬هەر کات حکومەتی‬ ‫هەرێم بڕیاری لەسەردا‪ ،‬ئەوکات دەکەوینە گفتوگۆ و ئامادەکاری‪.‬‬

‫ناونیشان‪ :‬هەولێر‪ -‬بارەگای مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یەكێتی‬ ‫الوانی دیموكراتی كوردستان–پشت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‬ ‫یان له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ بابه‌ته‌کانتان بنێرن‪:‬‬ ‫‪shaxawanjournalist@yahoo.com‬‬


‫لقمان غەریب‪ ،‬دەرهێنەر‪:‬‬

‫ئامادەکردنی‪ :‬نەوزاد فواد‬ ‫پرس‪:‬هاتنت بۆ ناودنیای هونەری بۆکەی دەگەرێتەوە؟‬ ‫وەاڵم‪/‬لە دوای ساڵی ‪ ١٩٩٢‬لە (‪ )tv‬کاری دەرهێنەری دەکەم‪ ،‬وەک‬ ‫حەزو ئارەزویەکی خۆشم و هەوڵدانم لەبواری کاری دەرهێنان وسیناریۆ‬ ‫نوسین ئەو بوارەم هەڵبژاردوە‪ ،‬تاکو ئەمڕۆش هەربەردەوامم تێیدا‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەوبەرهەمە هونەریانەی لە هەردوو بواری دەرهێنان و سیناریۆ‬ ‫و نووسیندا ئەنجامت داون چەندن؟‬ ‫وەاڵم‪ /‬زیاترلە (‪٦٠‬تاکو ‪ ) ٦٥‬کاری دیکۆمێنتاری و فلمم کردووە‪،‬‬ ‫لە‪ ١٩٩٩‬بۆ ‪٢٠٠٠‬تاکو ‪٢٠٠١‬کارم لە چەند فلمێکی کوردی کردووە‪ ،‬لە‬ ‫درامای گەورەشدا لە(‪)٤‬درامادا کارمکردووە‪ ،‬وەک ( لەگوڵێ کاڵتر‪،‬‬ ‫نامەکانی ئەشەرف‪ ،‬رەیحانە‪ ،‬دوابڕیارەکانی یاقۆب) لەگەڵ فلمێکی‬ ‫گەورەش کە ماوەکەی (‪)٨١‬خولەکە بەناوی (سندوقە چایی) ‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەو دراماو فلمانەی بەرهەمت هێناون‪ ،‬لەسەر خواستی ‪tv‬‬ ‫یە کان بوە یان کۆمپانیایەک هاوکاریی کردوی؟‬ ‫وەاڵم‪/‬ل���ەدوای چەند بەرهەمێک بەتایبەتی درام��ای (نامەکانی‬ ‫ئەشرەف)‪ ،‬لە رێگای ناوەندێکی ئەهلی بەناوی ناوەندی بەرهەمهێنانی‬ ‫هونەری کاری سینەمایی و تەلەفزیونی) کە لە ساڵی ‪ ٢٠٠٧‬دامان‬ ‫م��ەزران��دووە لە سلێمانی کارەکانمان دەکەین‪ ،‬ئەم ناوەندە لەگەڵ‬ ‫کەناڵێی هونەری تەنسیق دەکات ئەم کارەش شێوازێکی جیهانی یە‪،‬‬ ‫بەاڵم بەحکومی ئەوەی کارەکانی ئێمە لەگشت رویەکەوە باش بوە‪،‬‬ ‫چەند کەناڵێک لەسەرخەتن بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکانمان و دیتنەوەی‬ ‫سپۆنسەر بۆ کارەکانمان ‪.‬‬ ‫پرس‪ : :‬بۆتاکو ئێستا بیرتان لەوە نەکردۆتەوە کار لەسەر مێژووی‬ ‫میرنشینەکان بکەن و فلم لەسەر ژیان و دەسەاڵتی ئەوکاتی ئەوان‬ ‫بەرهەم بهێنن؟‬ ‫وەاڵم‪ /‬بیرمان لێ کردۆتەوە‪ ،‬بەاڵم کۆمەڵێک هۆکار هەیە‪ ،‬بەپلەی‬ ‫یەکەم هۆکاری سیاسی‪ ،‬کە پەیوەستە بە واقعی سیاسی کوردستان و‬ ‫ناوچەکەوە‪ ،‬تۆ ناتوانی دەست بۆ هەمووشتێک بەری‪ ،‬دووهەم کارکردن‬ ‫لەسەر درامای مێژوویی پێویستی بە کۆمەڵێک شتی تایبەت بەوکات‬ ‫و زەمەنەوە هەیە لە گشت بوارێکی جل و بەرگ و شێوە ژیان و‬ ‫هەڵسوکەوت‪ ،‬دەبێ بینەر بگەڕێنیتەوە بۆ ئەوسەردەمە‪ ،‬ئەمەش توشی‬ ‫ماندوبونێکی زۆر و خەرجکردنی پارەیەکی باشت دەکات‪ ،‬رەنگە ئەو‬ ‫کۆمپانیایانەی کاریان لەگەڵدا دەکەیت ئامادەی ئەوکارەیان تیا نەبێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دۆبالژکردنی فلمی بیانی بەتایبەتی (کۆری و تورکی )‬ ‫پانتایەکی زۆری کەناڵە لۆکاڵی و ئاسمانیەکانی گرتۆتەوە‪ ،‬ئەم کارە‬ ‫تاچەند گونجاوە؟‬ ‫وەاڵم‪ /‬ئەم کارە پەیوەندی بە کەمی بەرهەمی هونەری کوردیەوە‬ ‫نییە‪ ،‬مەسەلەی دۆبالژکردنی فلم بۆخۆی مەجالێکی دیکەیە و‬ ‫مێژوویەکی هەیە لە تەلەفزیونی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست بەگشتی‪ ،‬کاتی‬ ‫خۆی تەلەفزیونی عیراق چەند درامایەک پیشاندراوە‪ ،‬بەاڵم پرسیارکە‬ ‫لێرە دایە بۆ کەناڵیکی کوردی لەبری خزمەتکردن بە کەلتوری کوردی‬ ‫پەنا بۆئەم کارانە دەبا‪ .‬ئەم کارەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە بەهەرزان‬ ‫دەستیان دەکەوێت‪ ،‬لەگەڵ ئەوەش پرلە هەڵەی وەرگێڕان و چیرۆکی‬ ‫الوازن‪ .‬ئەمانیش فەراغی خۆیانی پێ پڕدەکەنەوە‪ ،‬بینەریشی هەیە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬وەزارەت��ی رۆشنبیری بەتایبەتی بەڕێوبەرایەتی هونەری‬ ‫تاچەند هاوکارتانە؟‬ ‫وەاڵم‪ /‬من دەڵێم وەزارەتی رۆشنبیری بونی زەرەری هەیە ئەوەش نیە‬

‫بڵێم بونی لەنەبونی باشترە‪ ،‬بەڵکو دەڵێم بونی زەرەری هەیە‪ ،‬مەگەر لەو‬ ‫واڵتانە نەبێت کە شمولی و دیکتاتۆرین لە سەردەمی بەعس وەزارەتی‬ ‫سەقافەو شەباب هەبوو‪ ،‬ئێمە رۆژێک لە رۆژان کارمان بە ئەوان بکەوێت‬ ‫وەک شتێکی مەعنی بووە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لەکاتی دەرکردنی دراماو فلم و کاری هونەری هیچ پرسیان‬ ‫پێ دەکەن تاکو کارەکانتان بە فلتەراتی ئەواندا بروات؟‬ ‫وەاڵم‪ /‬ئیشمان بەوەزارەتی رۆشنبیری نییە‪ ،‬بە خۆی چەند ئێشکی‬ ‫کردووە هیچی کەڵکی نەبوە‪ ،‬بۆ زانیاریت سێ ساڵ لەمەوبەر دوو ئیشم‬ ‫کردووە لەکۆی( ‪ )١٨‬ئیش تەنها رەزامەندی بۆ ئیشەکەی من هاتەوە‪،‬‬ ‫بەمانای ئەوانی دیکە فڕێدران و بەکەڵکی پیشاندان نەهات‪ .‬کەسێک نەی‬ ‫پرسی ئەو هەموو دۆالر و پارەی حکومەتیش بە فیرۆچو؟‪ .‬گەر نابۆ‬ ‫پیشان نادرێن‪ ،‬چونکە بەکەڵک نایەن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬سەبارەت بە ئەنجامدانی ڤیستڤاڵی کورتە فلم لەکوردستان‬ ‫و لە واڵتانی دیکەش کە هونەرمەندانی ئێمەش بەشدار دەبن تاچەند‬ ‫لێی رازیت؟‪.‬‬ ‫وەاڵم‪ :‬بەداخەوە بەدواداچون بۆ کارەکان نی یە‪ ،‬هەمووی لەسەر‬ ‫کاغەز و روپەڕی رۆژنامەکان بازاڕی بۆ خۆشدەکەن‪ ،‬ڤیستڤاڵیان کردووە‬ ‫برادەری خۆمان لەوێ بووە‪ ،‬لە دەرەوەی واڵت بەهەموو بەشداربوان و‬ ‫ئەوانی فلمیان هەبووە ئەوانەی لێرەشەوە چونە ژمارەیان (‪)٢٠٠‬کەس‬ ‫بوە‪ ،‬زیات لە (‪ )٥٠‬فلم بەشدار بوە هەرفلمێک (‪)٤‬کەسی بەرکەوتوە‬ ‫ئەمە کەی ڤیستڤاڵە‪ ،‬لەکوردستانیش وایە‪ ،‬ئێستا ڤیستڤاڵ بۆگیرفان‬ ‫پڕکردنە‪ .‬دوایی کورتەفلمی چی یە؟‪ .‬پێم ناڵێیت؟ ‪ .‬لەواڵتان خەڵک‬ ‫دەی کاتەوە وەک ۆرک شۆپ بۆ راهێنان و فێربون‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬سەبارەت بە ک��اری سینەمایی لەکوردستان ئێمە لە چ‬ ‫قۆناغێکین؟‬ ‫وەاڵم‪ /‬سینەما پیشەیەسازی یە‪ ،‬لەواڵتی ئێمە ئەڵێین شتێک نی‬ ‫یە بەناوی سینەما‪ ،‬فلمی کوردی هەیە‪ ،‬هەوڵدراوە لە چاو فلمێکی‬ ‫سینەمای فلمێکی ک��وردی پیشانبدرێت‪ ،‬ئەگەرنا بڵێین سینەمای‬ ‫کوردی ئەوەشتێکی خەیاڵی یە و شتی وا نییە‪ ،‬بەاڵم بەرەو پێشچون‬ ‫هەیە لەدروستکردنی فلمی کوردی‪ ،‬فلمی کوردی ئێستاکە زۆرباشە‬ ‫بابەتەکانی شێوازی بەرهەمهێنانی گەرچی هەرلەسەرەتادایە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەداخەوە سینەمایی کوردی ‪ .‬تۆ سەیری کە لە هەولێری پایتەخت بکە‬ ‫هۆڵێکی سینەما نی یە؟ شەریکەیەکی سینەما هەیە؟ شوێنێک نییە‬ ‫فیلمی سینەمایی لێ بشواتەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬رۆڵی سیاسەت لە پەرتەوازەکردنی هونەرمەندان تاچەند‬ ‫کاریگەری خراپی بینی وە؟‬ ‫وەاڵم‪/‬هەرکەس ئازادە لەچ حزبێک کاردەکات و چ حزبێکی پێ باشە‪،‬‬ ‫بەاڵم نابێت سیاسەت داخلی کاری هونەری بکرێت‪ ،‬ئەم کارە پەیوەستە‬ ‫بەبینەرەوە‪ ،‬چونکە بینەر بەشێوەیەکی گشتی دابەشی گشت الیەنێک‬ ‫بو‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بیرتان لەوە نەکردۆتەوە فلمێک لەسەر ژیانی سەرکردەی‬ ‫کورد(بارزانی ) بەرهەم بهێنن؟‬ ‫وەاڵم‪ /‬دروستکردنی فلمێکی تایبەت لەسەر کەسایەتیەکی نەمری‬ ‫وەک مەالمستەفای بارزانی‪ ،‬ئەمە پێویستی بە توانایەکی زۆری تەکنیکی‬ ‫و هونەری و خەڵکی شارەزاو پڕۆفیشناڵ و سیناریۆ نوسی باشی ئەوسەر‬ ‫دەمە هەیە‪ ،‬بەڕاستی دەستبردن بۆ کارێکی وا ئاسانییە‪ .‬وەسەنعاتەکە‬ ‫قورسە هەمووکەس ناتوانێ شانبداتە بەرکاریی وا قورس‪.‬‬

‫فەیسەڵ خەلیل‬

‫وەزارەتی‬ ‫رۆشنبیری‬ ‫لە واڵتانی‬ ‫دیکتاتۆریدا‬ ‫نەبێت‪،‬‬ ‫پێویست نییە‬

‫ئەمریکا بۆ بێ دەنگە‬ ‫کاتێک ئەمریکا دە ساڵ زیاتر بە ناوی چەکی کۆمەڵکۆژ‬ ‫و قەدەغەکراو تەحروشی بە هێزەکانی عێراق و هەموو‬ ‫عێراق کرد‪ ،‬ئەگەر لەژێر ناوی جیاجیاش بێت ئەوا دروشمی‬ ‫سەرەکی بە ناوی ئازادی عێراق بوو‪ ،‬دڵنیام ئێمە لە سەرەتاوە‬ ‫گومانمان لەو دروشمە هەبووە‪ ،‬بەاڵم ئەگەر پەلە نەکەین‪،‬‬ ‫ئەوا کۆمەڵێک ئەگەر دەخەینە بەردەست‪ ،‬من دەڵێم رەنگە‬ ‫ئەو کات مەبەستی ئەمریکا قڕکردنی تیرۆر بووبێت‪ ،‬بەاڵم خۆ‬ ‫ئێستا لە عێراق تیرۆر ماوە‪ ،‬رەنگە مەبەستی نەوت بێت‪ ،‬خۆ‬ ‫ئێستاش نەوتی عێراق بەیەدەگەوە خراپ نییە‪ ،‬ئەگەر باسیش‬ ‫لە دوا مەبەستی ئەمریکا بکەین کە دیموکراسی بوونی عێراقە‪،‬‬ ‫ئەگەر ئێمەش بەالمانەوە نوکتەیەک بێت‪ ،‬ئەوا ئەمریکا بڕوای‬ ‫پێبوو‪ ،‬بەاڵم لە زەوینەی واقیعدا دەکرێت بپرسین‪ ،‬ئەمریکا‬ ‫چەند ئەو ئامانجەی بەدەست هێنا؟ چەند عێراقی کردە‬ ‫دیموکراسی؟‬ ‫لەکاتێکدا ئ��ەو پرسیارە دەکەین کە ساڵێک بەسەر‬ ‫کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا تێدەپەرێت‪ ،‬با لەوە گەڕیین‬ ‫ئێمە هەڵەبووین کاتێک ئەوا بە فەرمی لە مەحفەلی دەولی‬ ‫دەیگوت من داگیرم ک��ردووە‪ .‬ئێمە ناومان نابوو پرۆسەی‬ ‫ئازادی عێراق‪ .‬با لەوەش گەڕێین ئەمریکا ئێستاشی لەگەڵ‬ ‫دابێت سەرەداوێکی پێنەداین لەبارەی چەکی کۆمەڵکوژی‬ ‫عێراقەوە‪ ،‬ئەگەر ئێمە ساویلکە بین‪ ،‬ئەوا گەلی ئەمریکا‬ ‫لەوەدا ساویلکە نییە‪ ،‬جورج تێنت کە بەرپرسی هەواڵگری‬ ‫ئەمریکا بوو لەکتێبەکەی باسی ئ��ەوەی کرد کە چەکی‬ ‫کۆمەڵکوژ چ نوکتەیەکە‪ .‬هەموو ئەوانە نەهاتەدی‪ ،‬نەچەکی‬ ‫کۆمەڵکوژ دۆزرایەوە نە عێراقیش ئازادکرا‪ ،‬بەاڵم کەسانێکیش‬ ‫هەیە پێیوایە ئەمریکا لە دوای ‪١١‬ی سێپتێمبەرەوە توڕەبوو‪،‬‬ ‫داگیرکردنی عێراقیش بەشێک بوو لەجەنگی دژە تیرۆر‪ ،‬ئەو‬ ‫بیانووە هیچ بەهایەکی نامێنێ ئەگەر بڵێین ئێستاش رۆژانە‬ ‫عێراقییەکان دەبنە قوربانی تیرۆر و خەریکە لە دراوسێی‬ ‫عێراقیش‪ ،‬مەبەستم سوریایە تیرۆریستەکان جڵەوی دەسەاڵت‬ ‫دەگرنە دەست‪ ،‬کەواتە بەرهەمی ئەمریکا لەو هەموو ئەگەرانە‬ ‫چی بوو؟‬ ‫نە چەکی کۆمەڵکوژ دۆزرایەوە و نە تیرۆر قڕ کرا‪ ،‬ئەی‬ ‫چی؟ ئەگەرێک ماوە ئەویش پرۆسەی بە دیموکراسی بوونی‬ ‫عێراقە؟ رەنگە ئەمەیان لە هەموویان بڕێ وەاڵمتر بێت‪،‬‬ ‫چونکە ئەگەر بپرسین ئەمریکا لە عێراق چەند ئەو ئامانجەی‬ ‫پێکاوە‪ ،‬ئەوا وەاڵمەکەمان زۆر تراژیدی دەبێت‪ ،‬رەنگە مرۆڤ‬ ‫تەسەور نەکات‪ ،‬ئەنجامەکان چەند نیگەرانمان دەکات!‬ ‫چۆن باسی دیموکراسبوونی عێراق بکەین؟ کاتێک کە دەزانین‬ ‫دوای ساڵێک لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا تەنها پیاوێکی‬ ‫وەک مالیکی دەستی لە قوڕگی دیموکراسیەتی عێراق ناوە‪.‬‬ ‫سوپا دروست دەکات و بە سوپا هەڕەشە دەکات و پەرلەمان‬ ‫ئیفلیج دەکات‪ .‬کوا بەڵێنەکانی ئەمریکا کە لەبارەی ئارامی‬ ‫عێراقەوە دایبوو؟ ئ��ەورۆژە لەکەناڵی عەرەبیە بەرنامەیەک‬ ‫لەبارەی ساڵیادی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەبوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە میوانی بەرنامەکە‬ ‫بوو بە بیانووی (جارێ نایانەوێ لەسەر عێراق قسە بکەن)‬ ‫ئامادە نەبوو‪ .‬شرۆڤەکارێکی سیاسی زۆر بە جوانی وتی»من‬ ‫پێم سەیرە ئەمریکا هەزاران خەڵکی خۆی کردە قوربانی بۆ‬ ‫دیموکراسی و پارەیەکی خەیاڵیشی سەرف کرد‪ ،‬بەاڵم دوای‬ ‫ساڵێک لە رۆیشتنی ئەمریکا دیکتاتۆر دروست بوو لە عێراق»‪.‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.