لەپرۆژەی کلتووریەوە ،بۆ پرۆژەی گەندەڵی
پێشکهوتن
198
ژماره کانوونی یەکەمی 2013
مانگنامهیهکی رۆشنبیریی ه یهکێتی الوانی دیموکراتی کوردستان دهریدهکات
الوان بەئومێدەوە چاوەڕوانی کابینەی هەشتەم دەکەن
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و بەریککەوتنی بەهێز محمد هاشم :فەرهاد پیرباڵ نووسەر و ئەدیبێکی باشە، شێوەکارییەکانی لە کارەکانی هەناری کچم باشتر نین
کاری هونەری محمد هاشم
مانگنامهیهکی رۆشنبیرییه یهکێتی الوانی دیموکراتی کوردستان دهریدهکات
خاوهن ئیمتیاز: ئومێد خۆشناو
سەرەڕای خراپی ئینتەرنێت بەکاربەری هەر لە ل15 زیادبووندایە
سهرنووسهر: ئاڤان حهم ه ساڵح
0750 446 1301 avanpirs@yahoo. com
جێگری سهرنووسهر:
شاخهوان عومهر سلێمان
shaxawanlawan@yahoo. com
بەڕێوەبەری نووسین: محەمەد عومەر هاوکاران: نەوزاد فوئاد عومەر عەزیز تریفە بڵباس
شیبا کەرەم :تا سەر ئێسقان بڕوام بە یەکسانی تاک و ئازادی رادەر بڕین هەیە ل20
فۆتۆگرافەر: کارزان خۆشناو جیهانگیر گەردی نهخشهساز: فوئاد یوسفی ماڵپهڕ:
www. lawanikurdistan. org ناونیشان :هەولێر -بارەگای مهکتهبی سکرتارییهتی یەكێتی الوانی دیموكراتی كوردستان–پشت ئهنجومهنی وهزیران
ل34
مانچستەر یونایتد و وەرزێکی خراپ
وتــار
Dec 2013 No 198
ئیسالمی سیاسیو دیموكراسی
حهسهن یاسین
بههاری عهرهبی سهلماندی تهقینهوهو توندوتیژی ،تهنانهت لهو واڵتانهشدا كه خهڵكهكهی موسڵمانن، ناتوانن گرووپ ه ئیسالمییه سیاسیی ه توندڕهوهكان بگهیهنن بهكورسیی دهسهاڵت پێشکهوتن
2
ئهو هێزه سیاسییانهی كه لهژێر ناونیشانی ئیسالمی سیاسیدا جێیان دهبێتهوه ههرگیز بڕوایان بهدیموكراسی نهبووهو نییه .بهشێك لهو هێزه ئیسالمییه سیاسییانهی كه خۆیان بهمیانڕهو ناوزهد دهكهن ،ئهگهرچی لهناخهوه ب��ڕوای��ان ب�هدی��م��وك��راس��ی نییه ،ب���هاڵم بۆ سوودوهرگرتن لهكهشیدیموكراسی ،بهشداری لهپڕۆسهی سیاسیدا دهك �هنو خۆیان وهك سهرقافڵهی دیموكراسیخوازان نمایش دهكهن. ه���ێ���زه ئ��ی��س�لام��ی��ی �ه س��ی��اس��ی��ی �هك��ان بهسوودوهرگرتن لهههڵبژاردن كه لهو كهشه بهراییهی دیموكراسی ،كه دوای بههاری ع��هرهب لهواڵتهكانیاندا ف�هراه�هم بووبوو، توانییان زۆرینهی دهنگی ئهو دهنگدهرانه بهدهستبهێنن كه چووبوونه سهر سندوقهكانی دهنگدان ،بهاڵم لهبهر ئهوهی زۆرینهی ئهو هێزه ئیسالمییه سیاسییانه خۆیان باوهڕیان بهدیموكراسی نییهو دی��م��وك��راس��ی وهك دهسكهالیهكی سیاسی بۆ بهرژهوهندیی خۆیان بهكاردههێنن ،بۆیه ناتوانن ئهو ههنگاوه بهراییهی دیموكراسی كه لهواڵتهكانیاندا فهراههم بووبوو پهرهپێبدهنو ببن بههێزێكی دیموكرات ،بهاڵم بههۆی تێكهڵبوونیان بهفهزای دیموكراسی ،لهدوای لهگۆڕنانی دیكتاتۆرییهت ههلێكی زێڕینیان بۆ رهخسا .ئیدی ئهو هێزه ئیسالمییه سیاسییانه توانییان خۆیان وهك سهرقافڵهی كاروانی دیموكراسی نیشان بدهن. بهشێكی تر لههێزه ئیسالمییه سیاسییهكان ب�هگ��رووپ�ه ت��ون��دڕهوهك��ان ن��اودهب��رێ��ن ،كه بهڕاشكاوی دژایهتیی خۆیان بۆ دیموكراسی دهربڕیوهو وهك بیدعهو سیستمێكی داهێنراوی رۆژئاوای (كافر) باسی لێوه دهكهن.
بههاری ع �هرهب سهلماندی ئایدۆلۆژیای ت����ون����دڕهوی ئ��ی��س�لام��ی س��ی��اس��ی ،كه رێكخراوی قاعیده سهرتۆپهكهیانه ،بهو شێوازی كاركردنهی كه گرتوویهتییهبهر، لهبهدهستهێنانی كورسیی دهس�هاڵت ،لهنێو رووبهرێكی دی��اری��ك��راوی خ��اك��دا ،شكستی هێناوه .بۆیه وتم رووبهرێكی دیاریكراوی خاكو نهموت نیشتمان یان واڵت ،چونكه ئیسالمییه سیاسییه توندڕهوهكان ،لهوێنهی رێ��ك��خ��راوی قاعیده ،ب��ڕوای��ان بهنیشتمان نییهو ههموو سهرزهمین وهك یهك تهماشا دهكهن .ئهوان بڕوایان وایه كه دهبێ ئوممهتی ئیسالم ههموو مرۆڤایهتی لهسهر گۆی زهوی بگرێتهوهو ئهوانهش كه موسڵمان نین ،دهبێ بهزهبری هێزو تۆقاندن بهێنرێنه سهر ئایینی ئیسالم. بهاڵم بههاری عهرهبی سهلماندی تهقینهوهو توندوتیژی ،تهنانهت ل�هو واڵتانهشدا كه خهڵكهكهی موسڵمانن ،ناتوانن گرووپه ئیسالمییه سیاسییه توندڕهوهكان بگهیهنن بهكورسیی دهس �هاڵت ،ههروهها تهقینهوهو خۆتهقاندنهوهو بهكارهێنانی توندوتیژیش ناتوانن جێگه بهخۆپیشاندانی جهماوهریو راپهڕین ،بۆ لهگۆڕنانی رژێمه دیكتاتۆرهكان، لێژ بكهن. هێزه ئیسالمییه سیاسییهكان ،ئهوانهی دوای ب���هه���اری ع���هرهب���ی دهس��هاڵت��ی��ان گرتهدهست ،ئهگهر لهڕۆژگاری ئۆپۆزسیۆن بوونیاندا توندڕهویش بووبن ،ئهوا لهڕۆژگاری حوكمڕانییاندا ،كه ئهركی بهڕێوهبردنی خهڵكیان كهوته ئهستۆ ،خۆیان وا خستهڕوو كه دیموكراسیخوازنو كراسی توندڕهوییان
وتــار
Dec 2013 No 198
تۆپ ه كونهكه
ی نهمسا ی نوێ كابین ه ( )Austriaوهزیرێكیان بۆ وهزارهتی ی واڵتهكهیان دهرهو ه دهستنیشانكرد ،ئهم وهزیر ه ل ه ژیانیدا له شاخ نهبووه ،رهبایهیی نهگرتووه ،كوتل ه و موتلهش نازانێت
www.lawanikurdistan.org
نهبهرد فوئاد
ی میتۆدی ب��هراوردك��اری له زۆرب �ه واڵتان كاریپێدهكرێت و ههندێك جاریش ی خۆمان كۆمهڵناس ل ه كوردستان و دەروون��اس��هك��ان ل�ه توێژینهوه و ی دههێنن ،ب ه راپرسیهكانیان ب ه كار ی ی نێوان كوشتن ی وهكو بهراورد تایبهت ژن ل ه كوردستان و بهریتانیا..هتد. ی زۆر جار لەبهراورد ل ه ناشزانم بۆچ ی ی واڵتانی دهرهوه و ههرێم نێوان شت كوردستان ههمیشه وهاڵمی نێگهتیڤم دهستدهكهوێت ،چونك ه ههرگیز ئێم ه و ئ�هوان ناگهین ه یهك تای ت ه رازوو و ب��ارهك �هی ئێم ه الس�هن��گ دهبێت، ی دهكهمهوه بهههموو رێگاكان خۆم خاڵ ی دواج��ار ل ه وهه��م و ئهفسان ه كهچ ههستی ئهوه دێته ئاراوه ،تروسكایيهك ماوه و بهردهوامم ل ه بهراوردكاری48. ی نهمسا ی نوێ كاتژمێر نابێت كابینه ی ( )Austriaوهزیرێكیان بۆ وهزارهت دهرهوهی واڵتهكهیان دهستنیشانكرد، ئهم وهزیره له ژیانیدا له شاخ نهبووه، ی نهگرتووه ،كوتله و موتلهش رهبایهی ی ق���هزوان و م �هڕ و نازانێت تهزبیح ی بۆ كهس ب ه ی «وهنهشه«ش ئۆتۆمبیل دیاری نهناردووه. ی تهنها 27 ئهم وهزیره نازداره تهمهن ی «سباستیان كورز»ه ل ه ساڵ ه و ناو ی سهربازيی زۆره ی 2004خزمهت ساڵ ی ساده ملێی وهكو ههموو هاواڵتیهك ی ی 2008دهست تهواو كردووه ،له ساڵ ی سیاسهت كردووه و چۆت ه ناو به كار (پارتی گهلی نهمسا)هوه .ئهمساڵ
پێشکهوتن
ل �هخ��ۆی��ان دادڕی�����وه ،ب���هاڵم چونكه ئهم خۆخستنهڕووهیان وهك دیموكراسیخوازێك راستهقینه نهبوو ،بهڵكو زیاتر لهنمایشی شانۆنامهیهكی سهرنهكهوتوو دهچوو ،ئیدی خهڵك زوو لێیان دڕدۆن��گ ب��وون .ئهمهش وایكرد جهماوهر چیتر نهتوانێ تا سهر بڕوا بهم دیموكراسیخوازه ساختانه بكات ،بۆیه ههرزوو لێیان راپهڕینو رایانگهیاند كه ئهوان بۆ ئهوه دۆزهخی دیكتاتۆریهتیان نهگۆڕی بهبههار كه دیكتاتۆرێكی تر جێگهی بگرێتهوه. رێ��ك��خ��راوی ق��اع��ی��ده ،ك��ه س�هرت��ۆپ��ی گرووپه توندڕهوهكانی ئیسالمی سیاسییه، لهسهروهختی بههاری عهرهبدا كهوته نێو بارێكی شلۆقهوه ،بهاڵم ئهمهش بهو مانایه نییه قاعیده بهتهواوی پهكیكهوتبوو .كهناڵی جهزیره ،كه كهناڵێكی سهر بهدهسهاڵتی قهتهرهو وایكرد لهنێو واڵتانی عهرهبدا پێگهی سیاسیی قهتهر بههێز بكات ،جاران ههواڵی جموجۆڵی قاعیده ،وت��ارهك��ان��ی سهرانی قاعیده ،چاالكییه تیرۆریستییهكانی قاعیدهی لهپهخشنامهكانی ههواڵدا ،كردبوو بهههواڵی پ��ل�هی�هك ،كهچی ل�هس�هروهخ��ت��ی بههاری ع�هرهب��دا گۆڕانكارییهكانی دوای بههاری عهرهب بوون بهههواڵی پلهیهك ،بۆیه ئهوكاته قاعیده كهوته دۆخێكهوه ،كه دهكرێ بهباری خۆڕێكخستنهوهی دوای شكست ناوی ببهین. لهباری ئێستادا قاعیده لهو شكسته خۆی دهربازكردووهو گوڕوتینێكی ،لێرهو لهوێ ،بهبهر خۆیدا هێناوهتهوهو تهنانهت دوای شكستی حوكمڕانیی هێزێكی خۆبهمیانڕهو نیشاندهری وهك ئیخوان موسلمینی میسر ،جۆرێك له هاوپهیمانێتییهكی رانهگهیهنراویشیان لهنێواندا ه�هی�هو م���ادام ئێستا خ��ۆی��ان ل �هدهس �هاڵت خراون ،ئیدی بهئهركی خۆیانی دهزانن ،ئهو فهزا دیموكراسییه شهرمنانهیهی ،بۆ نموونه لهمیسر ههیه ،شانبهشانی ئهندامانی قاعیدهو توندڕهوهكانی تر ،پێكهوه بۆ لهگۆڕنانی كاربكهن( .خەندان)
3
وتــار
Dec 2013 No 198
پێشکهوتن
4
ی بووه بچوكترین وهزی��ر له حكومهتهك ه ی و بچوكترین وهزی��ری دهرهوهی یهكێت ئهوروپاش .ئهوێ نهمسای ه ئیتر .بۆ دهبێت ی تهنها له رێگ هی جل وبهرگ و باڵهخانه ب���هرزهوه خهیاڵی ئ��هوه بكهین ب �هرهو ی پێشچوین ،كوردستانی باشور ب ه 100ساڵ دیكهش ناكهوێت ه سهر رێچكهكهی ئهوان، ی سیاسهتن ئێمه پیاوهیلمان وهخته خهریك ی ی 40هوهیه ،ب ه دهرد تهمهنیان لهسهروو ی پۆڵتیكس خۆیان به ئهزمونن ،ك��ار ی لهسهر بنهمای ئهزمون و ی زۆر بهشێك دونیا بینی بهڕێوه دهچێت.ئهی كوا؟ بهوههموو بهتهمهنهوه ب ه ئهرك نهبێت ی ی ل�ه كهركوك رێكهوتن ل�هس�هر ئ���هوه ی «دڵ و قودس» ب ه یهك لیست بهشدار ی عیراق ی نوێنهران ی ئهنجومهن ههڵبژاردن بكهن؟ له كاتێكدا ههستهوهرترین شوێن ه بۆ كورد و كوردستان .گهوره و بچوك ل ه ههموو شوێنكیدا ههیه ،بهاڵم ل ه سیاسهت ی نا ،دوو مانگه خهریكی پێكهێنانی كابین ه ی ئ �هزم��ون و تهمهنهوه نوێن ل� ه رێ��گ� ه توانیوتان ه پێكی بهێنێن؟ ی ئێوه كێ دهكهنهوه بە وهزیر؟ كوڕێك ی زانكۆ ی دهرچ��و ی تهمهن 27ساڵ گهنج ی «چهرچڵ و گۆرباچیڤ ك ه ئهگهر هێنده «یش زی��رهك و ب ه توانا بێت دهیكهن ه
وهزیر؟ كێ ئهبێت ه وهزیر؟ وهزیرمان ههی ه له كوردستان دوو دهیهیه وهزیره و خوا بۆ ی (ج) ی كردووه .له وهزارهت ی دروست وهزیر ی (ب) ..هیچ هوه دهیگوێزنهوه بۆ وهزارهت گۆڕانكارییهك ل ه كابین ه تازهكان نابینین ی وهزیر بهسهدان جار ئهوان هی دهبن ه معال بینومانه ،گوێمان لێبووه ،لێدوانیان داوه.. ی ی كابینه ،وات ه دۆزینهوهی كهس پێكهێنان ی تازه. گونجاو و دهموچاو ی 27ساڵهی ه����هزاران ك��چ و ك���وڕ ی ب �هت��وان��ام��ان ه�هی� ه دهی��ك �هن � ه كوێخا گوندێكیش؟ دهیكهن ه موختار؟ چهندین جار ی ی وتار و ههواڵسازییهوه زانیار ل ه رێگ ه وردم��ان پێشكهش به دهزگاكان كردووه گوێیان نهگرتووه و دوات��ر باجهكهمان داوه .ههموومان نا ئومێد و رهشبین بوین، ی ئهوهی دهستمان بگرن ئهوهتا ل ه جیات ی دایكمان دێن ل ه ماڵهوه و له پێش چاو رێگه دهدهن بمانكوژن .ههرێمهكهی ئێم ه وهك��و تۆپ ه الستیهكهكهمی لێهاتووه، یاریمان پێدهكرد ب ه شوتێك رۆیشته ناو بنجكه دڕكێكهوه رۆشتم بیهێنمهوه ل ه 50 ی لێبوو ،بۆی ه نا ئومێد شوێنهوه ورده كون بووم و نهمهێنایهوه ،بهداخهوه بۆ تۆپ ه كونهكهم( .خەندان)
وتــار
Dec 2013 No 198
لەپرۆژەی کلتووریەوە ،بۆ پرۆژەی گەندەڵی
لێرەش حکومەتی هەرێمی کوردستان ،پارەی تەرخانکردووە ،کەچی مخابن جەنابی لیژنەو وەزارەتی رۆشنبیری، بێ ئەوەی تۆسقاڵێک هەست بە بەرپرسیاری مێژووی و ئەخالقی بکەن، تەخشان و پەخشان ،بە پاری حکومەت و مافی نووسەران دەکەن
www.lawanikurdistan.org
دڵشاد میراودەلی
پێشکهوتن
لە ژمارەی رابردووی ،هەفتەنامەی زاری کرمانجی زۆربەمان ئەو هەواڵەمان بینی، لەسۆران کەس ن��اوی نەخراوەتە پرۆژە کلتوورییەکەی وەزارەت��ی رۆشنبیرییەوە، بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری سۆرانیش، لە شوێنی ئەوەی داکۆکی لە نووسەران و رۆشنبیرانی شارەکەی بکات ،وەاڵمی ه���ەواڵ���ەک���ەی ل��ەک��ۆڵ��خ��ۆ ک���ردۆت���ەوە، دەڵێت»لیژنە هەبووەو پەیوەندی بەئێمەوە نییە»تەنیا باسی الی��ەن��ی هونەریشی ک���ردووە ،ل��ەوی وای���ە ،خەڵکی س��ۆران ه��ەم��ووی��ان سینەماکار و هونەرمەندو مۆسیقارن .س��ەی��رە الم ،ب��ەرێ��وەب��ەری رۆشنبیری سۆران و سەنتەری رۆشنبیری س���ۆران و دەزگ���ا پەیوەندارەکانیتر، وەک رۆژی روون���اک دەزان���ن غ��ەدر لە پێنووسەکانی ئەمشارە غوربەتییە دەکرێت، کەچی وەن��ەوزی خ��ەوی بێ هەڵوێستی بردوونیەوە.خۆم کە پرۆژەی کارەکانم دوو کتێب و سیدییەکن تەنها کاری چاپیانماوە بۆ وەزارەت��ی رۆشنبیریم ناردوون،کەچی ناوم لە کولەکەی تەریشدا نییە جەنابی لیژنە ئەوەی من ئاگادارم دوو کەس بوون بۆچی ئەگەر مەبەستیان گەندەڵی و دروستکردنی ناوی خەیاڵی و ئەو دانان و الدان نییە بۆچی پێشتر ئاگاداری خەڵکیان نەکردەوە؟ ئەرێ کاکی خۆم ،تۆ فۆرمەکەت ئەوەی نووقسانە ئێمە ئاوامان دەوێت،یاخۆ ئەوانەی نایانگرێتەوە با بڵێن لەبەر ئەو هۆیانە ،ناتان گرێتەوە،من دەپرسم؟ ئەری بەراست ،جەنابی لیژنە دەبێت ،ئەو راستییە مێژوویە نەزانن لە وواڵت��ان بەر
لە رێنساس و مۆدێرنێتەو رۆشنبیری لە سەردەمی دەسەاڵتەکانی ئەرستۆقراتی و مۆبۆگرافی و نادیموکراسیدا نووسەران و رۆشنبیران ،دژایەتی دەک��ران وئ��اوارە دەکران ،ئەمما ئێستا حکومەت ئاسانکاری ژی��ان��ی ب��ۆ ک����ردوون ب��ۆ ئ���ەوەی بەبەر هەمەکانی خۆیان بژین بۆ ئەوەی بتوانن زۆرتر خزمەتی فکری و فەرهەنگی بکەن، بەخۆشحاڵییەوە بۆ ئەم مەبەستە لێرەش حکومەتی هەرێمی کوردستان ،پ��ارەی تەرخانکردووە ،کەچی مخابن جەنابی لیژنەو وەزارەت��ی رۆشنبیری ،بێ ئەوەی تۆسقاڵێک هەست بە بەرپرسیاری مێژووی و ئەخالقی بکەن ،تەخشان و پەخشان ،بە پاری حکومەت و مافی نووسەران دەکەن. زۆر بایەخدارە ئەو لیژنەیە لە دیدارێکی رۆژن��ام��ەوان��ی��دا ،وەاڵم���ی پرسیارەکانی رۆشنبیران بدەنەوە ئەگەر ئەوش ناکەن ئەوە یاسا هەیە دەبێت لەبەردەم یاسادا، ئامادە بن ،بۆ ئەوەی ئەم گەندەڵییە یاسا چارەسەری بکات ،یاخۆ وەزیری رۆشنبیری دەست لەکار بکێشیتەوە،چونکە وەزیرێک س��ور بزانێت وەزارەت���ەک���ەی گەندەڵە دەبێت خۆی بڕیار بدات وەزیر نەبێت .من دەڵێم ،رۆشنبیران و نووسەرانی سۆران لەبەرامبەر ئەم گەندەڵی ونابەرامبەریەی وەزارەتی رۆشنبیری هەڵوێستی یاسایی و مەدەنییتان هەبێت وەکخۆم دەرۆمە الی وەزیر ،مافی خۆم بۆ نەگێڕێتەوە لە دادگا، سکااڵی یاسای لە دژی لیژنە تۆماردەکەم.
5
وتــار
Dec 2013 No 198
هۆکاری هەڵبژاردنی مەزهەبی شافعی لەنێو زۆربەی کورد
عەدنان زەردکی
نوێژکردن بەغەیرە زمانی عارەبی (شافعی :نابێ فاتیحە بەهەڵە بخوێنرێ- حەنەفیە :عارەبی نەزانی بۆت هەیە فاتیحە بە فارسی بخوێنی و نوێژیش دروستە)دیارە مەبەست لە هەموو زمانێکە
پێشکهوتن
6
لەسەدەی دەیەمدا دانیشتوانی کوردستان بڕێکیان باوەڕیان بەسوننە هێنا و بڕێکی تریان بوونە شیعە ،کاتێکیش دەوڵەتی عوسمانی دامەزرا لەسەدەی شانزە.تورکەکان زۆربەیان پەیڕەویان لەمەزهەبی(حەنەفی) کرد ،بەاڵم ک��وردە موسڵمانە سوننەکان پەیڕەویان لەمەزهەبی(شافعی)کرد. هۆکاری هەڵبژاردنی مەزهەبی شافعی لەنێو کورد دا. گەنتەر)لەکتێبی(مێژووی (-١مایکل کورد)دەڵێت :کورد بۆیە رێبازی شافعی پەیڕەو دەک��ەن تا لەدراوسێیەتی تورک خۆیان جودا بکەنەوە. -٢جیهاد خاوەری–لەکتێبی (ئاورنگی مێژوو-چ)٢٠١١- ١باس لە ئیمامی شافیعی دەک��ات کاتێک هاتۆتە بەغدا دوو ساڵ م��اوەت��ەوە و ل��ەالپ��ەڕە ٥٣ی ئ��ەم کتێبە هاتووە :شافعی لەو ماوەیەشدا سەردانی ناوچە کوردییەکانی کردووە و ئاشنا بووە بەچەند مامۆستایەکی ن��اوداری ئەو کاتی ک���وردەواری ،بۆیە تاکو ئێستاش زۆرێک لەخەڵکی کورد لەسەر مەزهەبی شافعین. -٣د.رەش�������������������اد م���ی���ران���ی���ش لەکتێبی»رەوشی ئایینی و نەتەوەیی لەکوردستاندا»لەالپەڕە ٦٩دا دەڵێت: هۆی باڵو بوونەوەی ئەم مەزهەبە لەناو کوردەواریدا ،بەگوێرەی هەندێ سەرچاوە، ئەوەیە کەزۆربەی پیاوانی ئایینی کورد، لەرۆژگاری عەبباسیدا ،لەقوتابخانەی نیزامی لەبەغدا خوێندوویانە کەسەر بەو مەزهەبەوە بوون(دیارە مەبەستی لە مەزهەبی ئیمامی شافعیە).
-٤حشمەتوواڵ تەبیبی لەکتێبی(ئاین و زم��ان وڕەچەڵەکی ک��ورد) کەرەفعەت مورادی لەساڵی ٢٠٠٨وەری گێڕاوە دەڵێت: لەنێوان رێبازە ئاین زاکانی سوننەدا شافعی لەرووی مەسەلە ئاینیەکاندا لە ئاین زای شیعە(جەعفەری)نزیکترە ،رەنگە هەر ئ��ەم نزیکیەش بێت کە ک��وردی هەموو بەشەکانی بەزۆری رێبازی ئیمام شافعییان هەڵبژاردووە. بەراوردێک لەنێوان فەتوادانی شافعی و حەنەفیە: -١خەتەنە( الی شافعی بۆ ژن وپیاو واجبە -الی حەنەفیە بۆ هەردووکیان سوننەتە) -٢بچووکترین تەمەنی خۆناسینەوە بۆ هاوسەرێیەتی(شافعی :بۆ کوڕ و کچ١٥ ساڵ -حەنەفیە :بۆ کوڕ ١٨و١٩ساڵ،بۆ کچ١٧تا١٩ساڵ). -٣جەڵدە لێدانی سەرخۆش( :ئیمامی شافیعی :چل ٤٠جەڵدەی لێدەدرێ ،ئەگەر وازی نەهێنا ب��ۆی دەکرێتە هەشتا٨٠ جەڵد -حەنەفیە :جەڵدەی لێدەدرێ ئەگەر لەحاڵەتێکدا سەرخۆشییەکەی گەیشتبێتە ئەوەی پیاو و ژن لەیەکتر جیا نەکاتەوە). -٤ئاو هێنانەوە(العادە السریە) (.شافعی :حەرامە-حەنەفیە:ئەگەر ترسای لەوەی توشی زینا بیت حەاڵڵە). -٥بە(قازی)بوونی ژنان (شافعی :نابێت- حەنەفیە :دەتوانێت) -٦خوێنی کۆیلە و ژن (شافعی: ئەوکۆیلەیە بەچەند ک��ڕدراب��وو ،ئەوەندە پارەی خوێنەکەیەتی .خوێنی ژنیش نیوەی
وتــار
Dec 2013 No 198
www.lawanikurdistan.org
خوێنی پیاوە -حەنەفیە:فەتوای یەکسانی خوێنی مرۆڤی دەرکرد) -٧ت����ەاڵق ل��ەک��ات��ی ت���وڕە ب���وون ی��ان سەرخۆشیدا(.شافعی :دەکەوێ-حەنەفیە: ناکەوێ) -٨نوێژکردن بەغەیرە زمانی عارەبی (شافعی :نابێ فاتیحە بەهەڵە بخوێنرێ- حەنەفیە :عارەبی نەزانی بۆت هەیە فاتیحە بە فارسی بخوێنی و نوێژیش دروستە)دیارە مەبەست لە هەموو زمانێکە. -٩زەکاتی سەرفیترە (شافعی رەوای نەداوە دراو بدرێ تەنها جۆری خوراکەکە نەبێت،-حەنەفیە :ب��ەرژەوەن��دی ه��ەژاران ئەگەر لەدراو پێداندا بوو،بایی ئەو خۆراکە، دراوی دەدرێت بە هەژاران). -١٠ی��ەک��ەم :دستنوێژ و ت��ەواف کردن یانیسووڕانەوە بەدەوری کەعبەدا( شافعی ( :ئ��ەو کەسەی ت��ەواف دەک��ات دەبێت دەسنوێژی هەبێت -حەنەفیە :ئەو کەسەی
ت��ەواف دەک��ات م��ەرج نییە دەستنوێژی ه��ەب��ێ��ت) ب��ەپ��ێ��ی وت���ەی ه��ەن��دێ��ک ل��ەو کەسانەی چوونەتە حەج دەڵێن :ئەگەر دەستنوێژت هەبێت و بتەوێ تەواف بکەی و دەستنوێژەکەت نەشکێ ناتوانی ،چونکە لەبەر ئاپۆڕای خەڵک دەستت بەر دەستی ئافرەتان دەکەوێ.بۆیە لەوکاتەدا دەبێت خ��ۆت تەحویلی سەرمەزهەبی ئیمامی حەنەفی بکەیت و ئەوجا تەواف بکەیت. دووەم :دەست لێدانی پیاو لەهاوسەرەکەی ئایە دەستنوێژ دەشکێنێ؟( شافیعی:ئەو دەس��ت لێدانە ب��ەرێ��ک��ەوت بێت ی��ان بۆ چێژ وەرگرتن بێت ،دەست نوێژ دەشکێ- حەنەفیە :ب��ەه��ەردوو بارەکەدەسنوێژ ناشکێ). -١١رۆژوو گرتنی ش��ەش��ەاڵن ل��ەدوای رەم��ەزان(ش��اف��ع��ی :سوننەتە ل���ەدوای رەمەزانەوە شەش رۆژ لە شەوالیش بەرۆژوو بیت- ،حەنەفیە :ناپەسند»کەراهەت»ی
هەیە لەشەوالدا شەش رۆژ بەرۆژوو بیت) -١٢نێربازی(شافعی:نێرباز حوکمەکەی وەک زینایە وات��ە ج��ەڵ��دەی ل��ێ��دەدرێ- »حەنەفیە :ئەو جەڵدەیەی لەکەسێکی هەتیو ب��از دەدرێ��ت دەبێت لەخوار ئەو ئاستەوە بێت کە بۆ زیناکەر دیاریکراوە). -١٣ژن مارە کردن (شافعی :دەبێت وەل��ی ئەمرو دوو شایەدی ع��ادل ئامادە بێت -حەنەفیە :پێویست بە وەلی ئەمرو و دووش��ای��ەد ن��اک��ات) ه��ەر بۆیە ئێستا کەزۆربەمان لەسەر مەزهەبی شافعین ،بەاڵم بۆ زۆربەی هاوسەرگیری و ژنخواستن لەسەر رێڕەوی ئیمامی حەنەفی دەڕۆین. لەکۆتاییدا ئەوە ماوەتەوە بیڵێم کەرای مەزهەبەکان وەکو بەرمیلێک ئاو وایە ،چوار شێرە(بەلوعە)ی پێوەیە ،لەهەر شێرەیەکی ئاو بکەیتەوە هەر هەمان ئاوە ،واتە بەهەر لەم چوار مەزهەبە کار بکەیت ئەتوانیت و ناشەرعیش نییە.
پێشکهوتن
7
راپــۆرت
Dec 2013 No 198
ئایا ژنان لەکۆمەڵگەی کوردیدا خاوەن بڕیارن
هاژە رواندزی
کاژین حەسەن
تانیا محەمەد
راپۆرتی بەهرە گەردی
لەژیانی رۆژانەماندا دەبینین ژنان کەم و زۆر لەبڕیارداندا بوونیان هەیە ،بەاڵم لێرەدا ئەوەی گرنگ بێت ئەوەیە ئایا ئەو ژنانە دەتوانن بەسەربەخۆیی و بەبێ هیچ کاریگەریەک بڕیار بدەن ،واباشترە بڵێین تاچەند بەویست و ئارەزووی خۆیان بڕیاردەدەن؟
وتن وتن پێشکه پێشکه
8
لەمبارەوە چیمەن ساڵحی رۆژنامەنوس دەڵێت «ژنان لە کۆمەڵگەی کوردیدا، لە ب��ڕی��اردان��دا ،نابێ بڵێین هیچ رۆڵ و کاریگەریەکیان نیە ،ب��ەاڵم رۆڵ و پێگەیەکیشیان نییە کە دی��ارو بەرچاو بێ و شکڵ و چوارچێوەیەکی تایبەت و پێناسەکراوی لە یاساکاندا هەبێ و یان بە کردەنی پیادە بکرێ ،بڵێین رۆڵی ژنان لە یەکالکردنەوەی ئەم کێشەو بوارانەدا، ب��ەم شێوەیە،دەتوانین بڵێین لە ناو خێزاندا ،ژنانیش رۆڵ دەگێڕن لە پرسە ناوخۆییەکاندا و بریار دەدەن تا رادەیەک، بەاڵم لە هاتنەدەرەوەدا ،بەو شێوەیە نیە ،کە کۆمەڵگا لە نێر و مێ پێک دێ ،لە دەرەوەشدا وەک هێزی کار رۆڵی ژنان هەیە ،بەاڵم کە دەکەوێتە ئاستی ب��ڕی��اردان و پێکهاتەی ب��ەڕێ��وەب��ردن و کارگێڕێ ،کەم و الوازە ،بۆ نمونە ،ئێستا کوردستان بازاڕێکی گەورەی ئابوریە بۆ هەمو جیهان و مامەڵەی تێدا دەکرێ و
خەڵکی بۆقازانج رێی تێدەکەن ،ژنان لە بەرێوەبردن و کاریگەریکردنە سەر ب��ازاڕە ،هیچ پێگەیەکی ئەوتۆیان نیە، لە سیاسەتیشدا ،تا ئێستا داوا دەکەن و بەشدار نین و هیچ رۆڵ و پێگەیەک دیار نیە کە شایانی باسکردن کردن بێ». تانیا محەمەد چ��االک��وان��ی مەدەنی بەم شێوەیە دوا و گوتی «ئەگەر قسە لەسەر پێگە و رۆڵ��ی ژن بکەین لەم سەردەمەدا دەتوانم بڵێم دەسکەوتەکانی بە ئەندازەی خەباتی نەبووە ،چونکە تا ئێستا کۆمەڵگای کوردی دەستەمۆی عەقڵیەتێکی چەقبەستوی باوک ساالرییە و تەنانەت نەک ژنان بگرە پیاوانیش دیلی دەستی ئەم عەقڵیەتەن ئەگەر پرسیار ئەوەیە ئایا ژن توانیویەتی بگاتە شوێنی بریار دەت��وان��م بڵێم بە هەموو ک��ەم و کورییەکانەوە ژن گەیشتۆتە ئاستی بریار لە کۆمەڵگای کوردستاندا ،بەاڵم بەبێ ئاست و ویستی ژنان نەبووە ،چونکە
«الوازی سەرەکی لەژنەو ئەو خەتابارە دەبێت بیربکاتەوەو بڕیاربدات و قبوڵ نەکات کەسێک بێت بڕیار لەسەر ژیانی ئەو بدات ئەوە الوازی و زەعیفیە» ئەو ژنانەی دەکەنە ئەو ئاستانە ئەوە دەبێت نوێنەری حیزب بکات و حیزبیش لەم وواڵت��ە عەقڵێکی پیاوانە دەیبات بەرێوە ،هەروەها خاڵێکی تر ئەوەیە کە ژنان تا ئاستێک بڕوایان بە خودی ژن نییە کە بتوانێت بگاتە ئاستی بااڵ هەر بۆیە زۆر روون��ە کە دەبینین زۆر جار خودی ژنان دەنگ بە ژن نادەن لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا ،ئەمە جگە لەوەی حیزبی کوردی هێندەی مەبەستیانە ژن بەکار بهێنن بۆ مکیاج کردنی خۆیان نیشاندانی روویەک کە زۆر دورە لە رووی راستەقینەی خۆیان ،مەبەستیان نییەکار
راپــۆرت
Dec 2013 No 198
تانیا جەمال
www.lawanikurdistan.org
و زەعیفیە ،بەراستی ئیدی بائەو قەیدو زنجیرانە بشکێنین بەشداربین لەسیاسەت و ئ���اب���ووری ک��ە دوو چ��ەم��ک��ی ئ��ەو سەردەمەن ،پێویستیان بەژن و ئەقڵی ژن هەیە ،چونکە لەمەسەلەی سیاسەت ژن رەگەزێکی ئاشتیخوازە لەمەسەلەی ئابووریش ژن بیرتیژتر و زیرەکترە وەک لەپیاوێک کەواتە بابێینە پێش و ببین بە خ��اوەن و داهێنەری کۆمەڵگەیەکی سەرکەوتوو و پێشکەوتوو». الی خ����ۆی����ەوە ،ت��ان��ی��ا ج��ەم��ال، سەرپەرشتیاری پ��ەروەردەی��ی دەڵێت «بەداخەوە لەبەر ئ��ەوەی ئافرەتان لە کۆمەڵگادا پێگەو شوێنی شیاوی خۆی نەبووە یا لە دەستی داوە و بۆ هەمو بڕیارەکان چ کۆمەاڵیەتی بن یا سیاسی یا ئابوری یا هەر شتێکی دیکە تەنیا پیاوان پایەداربوون و هەتا راشیان وەرنەگیراوە، لەبەر ئەوە کەسایەتیەکی بەهێزی نەبووە و بەشداری لە بریارداندا نەکردووە لەبەر ئەوە ئێستاش کە دەبینی ئافرەتان لە هەندێ شوێنی بڕیارداندان یا تەنیا ناتوانن بریار بدەن و ڕای خەڵکی دیکە وەردەگرن ی��ا ک��ەب��ری��ار دەدەن زۆرج���ار ب��ری��اری چەوت دەدەن لەبەر ئەوە راوێژکردنەکە
باشترینە..هەرچەندە ئەمە مانای ئەوە نییە کە ئافرەتی وامان نەبێت کە بتوانێت خاوەن بریار بێت ،بەاڵم بەداخەوە ئەو ئافرەتانە لە شوێنی بریارداندا نین تا بە بەرپرسیاریەتیەوە خاوەن ڕاو بۆچوون وبریاری خۆیان بن». هاژە رواندزی ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان پێیوایە «ژنان زۆر کەم بەشدارن لە بریاردان هۆکاری زۆرە هەروەها عەقلیەتی سیاسی لە کۆمەڵگا هێشتا ئەوەی پێ قبوڵ نییە .زۆر گرنگە کە ژن بەشداری بکات لە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هەنگاوی ناوە بۆ ئەو مەبەستە بۆ نمونە جێگیرکردنی رێ��ژەی %٣٠ب��ۆ ب��ەش��داری ئافرەتان لە پەرلەمان ،بەاڵم هێشتا زۆر ماوە کە ئیش بکرێت بۆ بەرەو پێشبردنی رەوشی ژنان لە کۆمەڵگادا.دەربارەی وەزعی ئابوری ژنان هەرچەندە ئێستا ئافرەت هەندێک ئ��ازادی بەدەستهێناوە ل��ەروی ئابوری، بەاڵم پێویستی بەوە هەیە کە زیاتر کار بۆ ئەوە بکرێت کە بەشداریان زیاتر بێت ژن خاوەن کاری خۆی بێت وەکو کۆمپانیا و کەرتەکانی تایبەتی».
پێشکهوتن
لەسەر بەشداری پێکردنی فیعلی ژنان بکەن..هەر بۆیە دەتوانم بڵێم بوونی ژن لە ناوەندەکانی بڕیار بوونی هەیە، ب��ەاڵم کاریگەر نییە ،ژن��ان بەشێکی کاریگەری پێشخستنی کۆمەڵگان هەر بۆیە ئەو کۆمەڵگایەی رۆڵی ژن پەراوێز دەخات ئەوە کۆمەڵگایەکی ئیفلیجی لێ دەردەچ��ێ��ت ،ناتوانێت بە شێوەیەکی ت��ەن��دروس��ت ه��ەن��گ��اوەک��ان��ی بنێت بۆ بنیاتنانی واڵت». کاژین حەسەن راگەیاندکار پێیوایە «ژن بەشدارە لەبڕیاردان و پرۆسەی سیاسی و کۆمەاڵیەتی ،بەاڵم وەکو پێویست نییە و کەمتر لەپیاو ئ��ەوەش دەگەرێتەوە ب��ۆخ��ودی ژن زۆرج���ار ،چونکە ترسی هەیە لەکۆمەڵگە کەخۆی دروستکەری کۆمەڵگەیە ،ئەمەش جێگەی داخە ،ژن لەئێستای هەرێمی کوردستانەوە زیاتر بیر لەپاڵپشتێک دەکاتەوە ،لەهەمان کاتدا دەتوانین گلەیی لەسیاسیەکانی هەرێمیش بکەین کە وەکو پێویست دەرفەتیان بۆ ژن نەرەحساندوە ،بەاڵم الوازی سەرەکی لەژنەو ئەو خەتابارە دەبێت بیربکاتەوەو بڕیاربدات و قبوڵ نەکات کەسێک بێت بڕیار لەسەر ژیانی ئەو بدات ئەوە الوازی
چیمەن ساڵح
ژنان تا ئاستێک بڕوایان بە خودی ژن نییە کە بتوانێت بگاتە ئاستی بااڵ هەر بۆیە زۆر روونە کە دەبینین زۆر جار خودی ژنان دەنگ بە ژن نادەن لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا
9
راپــۆرت
Dec 2013 No 198
الوان بەئومێدەوە چاوەڕوانی کابینەی هەشتەم دەکەن
ڕاپۆرت /رەوەند تاهر
پێشکهوتن
10
«ئەو بەرپرس و کاربەدەستانەی چەند ڕۆژێکی دیکە دەچنە سەر کورسیەکانی دەسەاڵت هەمویان بە دەنگی ئێمە دەچنە ئەو شوێنە ،بەاڵم دڵنیام زۆربەیان ئامادەنین دەرگاشمان بەڕوودا بکەنەوە» .ئەو قسەی خالید سلێمانی الوە کە لە سوچێکی پاڕکی شار خەریکی یاریکردن بوو بە مۆبایلەکەی، خەونی گەورەی ئەو الوە ئەوەبوو کابینەی داهاتوو ،کابینەی ڕاستەقینەی خزمەتکردنی توێژی الوان بێت. کاتێ پرسیارمان ک��رد ئ��ەو خااڵنە چین کابینەی داه��ات��وو سەرکەوتوو دەکەن لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی الوان ،بەبڕوای خالید» یەکێک لە خاڵە سەرەکیەکان بەشداری پێکردنی زۆرترین چینی گەنجانە لەوکابینەیە کە دەبێ لیستە براوەکانی هەڵبژاردن بایەخی پێ ب��دەن ،هەل بۆ بەهرەو تواناکانی گەنجان لە تەواوی بوارەکانی سیاسی و ئابوری و کۆمەاڵیەتی و فەرهەنگی و ڕۆشنگەری برەخسێنن ،تەنها گەنجەکان لەکێشەو مەینەتیەکانی توێژی گەنجان تێدەگەن» .داواشی دەکرد لیستەکان گەنجان لەسەر بنەمای لێهاتوویی و تواناو پسپۆری هەڵبژێرن نەک لەسەر بنەمای خزم خزمێنەو کوڕو کچی بەرپرسان.
«ئەو بەرپرس و کاربەدەستانەی چەند ڕۆژێکی دیکە دەچنە سەر کورسیەکانی دەسەاڵت هەمویان بە دەنگی ئێمە دەچنە ئەو شوێنە ،بەاڵم دڵنیام زۆربەیان ئامادەنین دەرگاشمان بەڕوودا بکەنەوە»
کاتێ لێمان پرسی ئاخۆ بەشداری پێکردنی گەنجان لە حوکمڕانی واڵت گرفتەکانیان چارە دەکات؟ ئەوالوە پێی وتین» ئاخر گرفتەکە لێرەدا ئەوەیە ئ��ەوان گەنجانێک دەچنە پەرلەمان و حکومەت هەرگیز لەکێشەکانی گەنج نازانن ،ئەوەتا تا ئێستا الوان کۆچی ه��ەن��دەران دەک���ەن ،دانامەزرێندرێن، بێکارن ،شوێنی نیشتەجێ بوونی نییە تا بیر لەپێکهێنانی ژیانی هاوسەری بکاتەوە». دواتر رێبین کەیفیمان هێنایە دوان کە خەریکی گوتنەوەی وانەی هونەری ش��ێ��وەک��اری ب��وو ب��ۆ کۆمەڵێک ک��وڕو کچ ئ��ەوو ه��اوڕاب��وو لەگەڵ بەشێک لە قسەکانی خالید کە دەبێت کابینەی داهاتوو هەل بۆ الوان برەخسێنێت لە تەواوی بوارەکان. رێبین وەزارەتی رۆشنبیری و الوانی بە نموونە هێنایەوە بۆ پشت ڕاستکردنەوەی قسەکانی کە تائێستا هیچ بەرهەمێکی ئەو وەزارەتە لەماوەی چوار ساڵ کارکردنی دیارنییە ،ئەوان دەڵێن ئێمە خزمەتی الوان دەکەین ،کەچی لە واقیعدا ئەمە ئەسڵی نیە ،ئەوەتا من هەشت مانگە ئەو گەلەریەم لەسەر گیرفانی خۆم کردۆتەوە
کە تاکە گەلەری بەردەوامە لەسەر ئاستی عێراق ،کەچی پار ساڵ کاتێ داوای سازکردنی ڤیستیڤاڵێکی هونەریمان کرد لەو وەزارەت��ە لەسەر ئاستی الوان هەر ئاوڕیشیان لێ نەداینەوە. هەر لەبەر ئەمەش ناوبراو نەمانی ئەو وەزارەتەی بە پێویست دەزانێ کە نەک هەر نەیتوانیوە الوان و رۆشنبیران لە دەوری خۆی کۆبکاتەوەو گرفتەکانیان چ��ارەس��ەرب��ک��ات .ئومێدیشی خواست کابینەی داهاتوو کابینەی توێژی الوان بێت. هونەر عەبدوڵاڵی قوتابی پەیمانگای تەکنیکی کاتێ پرسیارمان لێکرد چی لەسەر کابینەی داهاتوو پێویستە بیکات بۆ توێژی الوان لە وەاڵمدا ووتی» دەبێ کابینەی داهاتوو فەلسەفەی هاندانی الوان��ی هەبێت لە ت��ەواوی ب��وارە جیا جیاکان کە تائێستا بە داخ��ەوە ئەوە نەبووە ،هیچ الوێک هان نادرێت پەرە بەو ب��وارە ب��دات کە بەهرەو پسپۆری لێی هەیە ،دەستی ناگیرێت تا خزمەتی واڵتەکەی بکات. ک��اروان محسنی تەمەن بیست ساڵ زۆر پێداگیری لەسەر الیەنی ڕۆشنگەری دەک��رد وەک پێویستیەک بۆ الوان کە
راپــۆرت
Dec 2013 No 198
www.lawanikurdistan.org
دەبێ کابینەی داهاتوو بە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی خۆی بزانێت. هەندرێن بایز ،وەک��و گەنجێک پێی وابوو کێشەی سەرەکی لە واڵتی ئێمە ئەوەیە کە تا ئێستا نەتوانراوە لەو هێز و وزە کاریگەرەی کە الوان لەناخیاندا هەیە سود وەرگرن ،بەتایبەتی کە لە هەموو دنیاو لە هەر سەردەمێک ئەو گۆڕان و نوێ بوونەوانەی کە رودەدەن گەنجان رۆڵێکی کاریگەری تێدا دەبینن ،بۆیە ئێمە بە ئومێدەوە لە کابینەی داهاتوو دەڕوانین و پێمان وایە ئەو جارە سەرجەم الیەنە بەشداربووەکانی حکوومەن لەوە تێگەیشتون کە الوان دەبێت بهێنرێنە پێشەوە و بایەخ بە تواناکانیان بدرێت و هەلی پێویسان بۆ بڕەخسێ. ئەردەالن عوبێد ،وەکو گەنجێک پێی وابوو ئەو کێشانەی لە واڵتی ئێمەدا هەن بەزۆری کێشەی گەنجن ،وەک بێکاری
نەبوونی بەرهەمی خۆمانە ،کەمی موچە و سنورداری دەرفەتی دامەزراندن ،گرانی کرێی خ��ان و زەحمەتی دەسکەوتنی شوێنی نیشتەجێ بوو ،تەمەنا دەکەم کابینەی هەشتەم ببێتە فریاد رەسێک ب��ۆالوان و بەجدی هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری بۆ گرفتەکانی بدات ،چونکە ئەگەر کێشەکانی الوان هەر وەک خۆیان بمێنن و چارەسەر نەکرێن،ئەوا لەسەر ی��ەک کەڵەکە دەب��ن و پاشان دەبنە گرفتی زۆر گەورە. ئارام حەسەن پێی وایە دەبێت کابینەی داهاتوو روخسارێکی ت��ەواو گەنجانەی هەبێت وبێ سەلمێنێ کە ئەو کابینەیە کابینەی گەننجانە ،چونکە جیهان بەرەو نوێبوونەوە دەچێت و نابێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو رەوشە پێشکەوت و تیژرەوە داببڕێت و بەجێ بمێنێ. کاوێس رەش��اد پێی وای��ە نەبوونی
پالنی سراتیژی و دورخایەن وایکردووە حکوومەتی ه��ەرێ��م ب��ۆی نەکرێت بە ی��ەک��ج��اری کێشەی الوان چ��ارەس��ەر کات ،ئەو واشی بۆ دەچێ حکوومەتی داهاتووی هەرێم کە بنکە فراوان دەبێت و زۆربەی الیەنەکان تێیدا بەشداردەبن هیوا هەیە ببێتە حکومەتی هەموو الیەکە و بەتایبەتی توێژی گەنجان. رێبەند رەزا» داواک���ارم حکومەتی ئ��ەو ج���ارە هەڵگری ه��ەم��وو ه��ی��وا و ئاواتەکانی توێژی الوان بێت و بەگەرمی بە پیر داخوازیەکانیان بچێت ،چونکە وەک دەزانین هەمیشە فەرامۆشکردنی الوان کێشە و گرفتی دروستکردوە و بۆتە هۆکاری سازکردنی بەربەست لە پێشخستنی کۆمەڵگا ،بەتایبەت کە ئێستا کێشەکان زۆرب��وون��ە لە هەموو رویەوەکەوە و پێویستیان بە چارەسەری پەلەو پێوست هەیە.
پێشکهوتن
11
راپــۆرت
Dec 2013 No 198
سەرقاڵبوونی الوان بەقومار
ڕاپۆرت/کاروان سدیق
پێشکهوتن
12
سەردەمێکی زۆرە ل��ە کوردستاندا چایخانە هەیەو چایخانەش هەموو چین و توێژەکان تێیدا کۆدەبنەوەو تێیدا چەندین یاری جۆراو جۆر ئەنجام دەدرێت ،بەاڵم ئەوەی جێگای سەرنج و تێڕامانە ئێستا زۆرێک لەم چایخانەو گازینۆیانەی شار بۆتە جێگای یاری قومار و جۆرەها جۆری قوماری تێدا ئەنجام دەدرێ��ت و تاکو ئێستاش هیچ هەوڵێک بۆ بنەبڕکردنی نەدراوەو تەواوی الیەنەکان لێی بێ دەنگن. (ی��وس��ف) گەنجێکی ت��ەم��ەن ()٢١ سااڵنەو قوتابی پەیمانگای تەکنیکی یە، بەدەم یاری کردنەوە بۆمان دوواو ووتی: ئێمەی گەنج شوێنێکمان نییە کە تێیدا کۆبینەوەو خۆمانی پێوە سەرقاڵ بکەین، بۆیە ناچار ڕوودەکەینە ئەم چایخانەیەو ی����اری وق���وم���ار دەک���ەی���ن و زۆرج����ار پۆلیسەکانیش دێنە ئێرە دادەنیشن، بەاڵم یاری ناکەن و ئەوانیش دڵنیام کە ئاگادارن لێمان .من باش دەزانم کە ئەم یاریە کارێکی خراپەو هیچ سودێکی بۆمن نییەو تەنیا ئەوە نەبێ کە گیرفانم خاڵی دەکات ،سودێکی ترم لێی نەبینیوە ،بەاڵم مرۆڤ لە بێزاری و بێ ئیشیدا تووشی ک��اری ل��ەو شێوەیە دەب��ێ��ت .زۆرم پێ خۆشە کە لەم کارەم وازبێنم ،داواکارم کە کافتریا و کتێبخانەی زیاتر دروست بکرێت بۆ ئەوەی ئێمەی گەنج پێوەی سەرقاڵ بین و واز لەم کارە نابەجێیە بێنین. کە پارەی یاریە دۆڕاوەکانی خۆی واسڵ دەکرد هاتە دەرەوەو وتی :ئێمە دوو جۆر
یاری دەکەین یاری مێزی کراوە ،مێزی داخراو ،یاری مێزی کراوە واتە بۆت هەیە هەرشتێک ئ���ارەزووت لێیەتی بیخۆیت و پاشان دۆڕاوی یاریەکە پارەکە واسڵ دەکات ،یاری مێزی داخراویش واتە بۆت هەیە ئەوەندەی بڕە پارەیەکی دیاریکراو خواردن بخۆیت و دیسانەوە ئەمەش کاکی دۆڕاوی یاریەکە پارەکە واسڵ دەکات و براوەی یاریەکەش جگە لە خواردن هیچی تر قازانج ناکات .ئەمە قسەکانی سەفیری تەمەن ٢٣سااڵن بوو. (بەڵێن) یەکێکی تربوو لەو گەنجانەی کە یاری دەکردو تەمەنی ( )٢٥ساڵ بوو، تەواو تێکەڵی یاریەکە بوو بوو ،ئاگای لە دەوروبەری خۆی نەمابوو ،بە دەستێ پولی کۆنکانی ڕادەکێشاو بە دەستەکەی تریشی خەریکی جگەرە کێشان بوو ،بەهۆی یاری ک��ردن��ەوە ئاگای لە پرسیارەکانی من نەبوو ،زۆر لە پرسیارەکانم بەبێ وەاڵم مانەوە ،ناوبراو دەڵێت :ڕۆژان��ە ()١٠ کاتژمێر لەم چایخانەیەدا بەسەر دەبەین، من و زۆرێک لە هاورێیانم ڕۆژان��ە ئەمە ئیشمانەو ناحەقیشمان نییە گەر یاری نەکەین چی بکەین؟ وەکو کوڕانی تر بچین ڕێگا لە کچی خەڵکی بگرین و ئابڕووی خۆمان ببەین؟ دان بە هەڵەی خۆیدا دەنێت ودەڵ��ێ��ت» ئێمە کارێکی هەڵە دەکەین ،منیش دەزانم کە هەڵەیەو لێشی پەشیمانم ،بەاڵم لە زۆر کاری تر باشترە، پاشان من لەو بڕوایەدام هۆکاری سەرەکی بۆ دروست بوونی ئەم یاریە حکومەتە،
چونکە گەروا نەبوایە ڕێگری لەم کارە دەکرد و ئەوکات ئێمەش نەماندەتوانی ئەم جۆرە یاریە بکەین و خۆمان بەشێکی ترەوە سەرقاڵ دەکرد ،لە واڵتی ئێمەدا هەر وایە ئێمەی گەنج ڕەوانەی دەرەوە دەکرێین و خێزانمان نازانن کە ئێمە چی دەکەین و لێمان ناپرسنەوە ،ئێمەش کە فێری کارێکی وەها ناپەسەند دەبین پاشان واز لێهێنانی زۆر زەحمەتە بۆمان. هاوبیر کە گەنجێکی تربوو لە چایخانەی (ب) دەرچ��ووی شەشەمی ئامادەیی و وت��ی :من ک��وڕە هەژارێکم م��اوەی ()٧ مانگە بە شوێن کاردا دەگەڕێم و کارم دەست ناکەوێت ،گەر بێ ئیشی نەبێت ک��ەی چایخانە جێگای منە .ئاماژەی بەوەدا کە چووە زۆرێک لە دائیرەکانی حکومەت و کۆمپانیا ئەهلییەکان بە مەبەستی دامەزراندن و دایانەمەزراندنەوە، بەڵکو تەنیا دە ڕۆژ کرێکاری دەست کەوتووە ،کە لە دەیەم ڕۆژیدا بەربۆتەوەو ئازار بە ئێسکی سەری کەوتووە ،پاشان بەهۆی ماوەیەکی زۆری بێکاری ڕووی کردۆتە ئەم چایخانەیەو فێری ئەم جۆرە یاریە بووە .بە غەمبارییەوە وتی :دە ڕۆژ کرێکاریم کرد سەرم لەسەری داناو تووشی لەبیرچوونەوە ب��ووم و پاشان بەهۆی بێکاری ڕووم لەم چایخانەیەکرد ،لەگەڵ هاوڕێکانم یاریم کردو ئێستاش بڕێکی زۆر پارەی خاوەن چایخانە قەرزارم و تەواو پەشیمانم و بێزارم لەم یاریە .لە کۆتایی قسەکانیدا وت��ی :گ��ەر بێت و ئیشێکم
راپــۆرت
Dec 2013 No 198
www.lawanikurdistan.org وتن وتن پێشکه پێشکه
دەست کەوێت لە بەیانی زووتر نییە واز نەک لە یاریەکە بەڵکو لە هاتوچۆی ئەم چایخانەیەش دێنم. ج��ی��اوازی ن��ێ��وان ئ��ەم قومارخانە بچووکانەو قومارخانە گەورەکان لەوە دای���ە ک��ە زۆری���ن���ەی ی��اری��چ��ی��ان��ی ئ��ەم قومارخانەیە خەڵکی ه���ەژارن و بە دەگمەن دەوڵەمەندێکیان تێدا دەبینی و زۆرینەی یاریچیەکانیش الون و بە دەگمەن پیرێکیان تێدا دەبینی و زۆرینەشیان بێ ئیشن. خاوەنی چایخانەیەک بەم شێوەیە دووا: سەرەتا کە من ئەم چایخانەیەم کڕیەوە بە تەواوی موشتەریەکانم وت کە ناهێڵم لەم جۆرە یاریە ئەنجام بدەن ،چونکە جگە لەسەر ئێشە هیچی تری بۆ من نییە، لەبەرئەوەی بەهۆی ئەم یاریەوە شەڕ دروست دەبێت و هەندێکجاریش دەبینی دۆڕاوەی یاریەکە پارەی پێ نییەو نازانی چی لێ بکەیت ،پاش هەفتەیەک ئەم یاریەم قەدەغەکرد ،بەاڵم لە بەیانی تاکو ()١١ی شەو بایی ( )١٠هەزار موشتەریم نەبوو، ئەوکات زانیم کە زۆربەی موشتەریەکانی
چایخانەکان لەم جۆرە موشتەریانەن و من بەناچاری یاریەکەم دانایەوەو پاشان موشتەریەکان گەڕانەوە .لە هەموو چین و توێژێک ڕوو لەم چایخانەیەی من دەکەن و زۆرینەیان گەنجن .خاوەنی چایخانەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی :من پێم وانییە کە ئەو پاریەیەی لەم چایخانەیە دەستم دەکەوێت حەرام بێت ،بەڵکو تەنیا ئەو خواردنانە حەرامە کە موشتەریەکانم ل��ەس��ەر حیسابی دۆڕاوەک����ە دەی��خ��ۆن، چونکە ئاگادارم کردنەوە لەوەی ڕازی نیم کە بەو جۆرە یاری بکەن ،بەاڵم ئەوان گوێیان بەقسەکەی من نەدا ،کەواتە تەنیا خۆیان بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی ئەم یاریە ،خاوەنی چایخانەی کە لە کۆتایی قسەکانیدا ووتی :لە ()٩ی بەیانییەوە هەتاکو ()١١ی شەو بە بەرچاوی میللەت و حکومەتەوە چایخانەکەم دەکەمەوەو قوماری تێدا دەکرێت. (ک���ارزان) گەنجێکی ت��رەو ب��ەردەوام بە ووت��ەی خ��ۆی س��ەردان��ی زۆرێ��ک لە چایخانەکان دەک��ات» زۆرج��ار لە زۆر چایخانەو گازینۆ بینیومە ک��ە ی��اری
دەکرێت لەسەر پارەو خاوەن چایخانەش ئاگاداربووە ،بۆ نموونە من ( )٣ڕۆژ بەر لە ئێستا چوومە یەکێک لە گازینۆکان بۆ یاری بلیارد ،لەیەکێ لە بلیاردەکان یاری لەسەر پارەدەکرا ،کە بڕی پارەکەش ()٢٥ ه��ەزار دینار بوو ،خاوەنی گازینۆکەش ئاگاداربوو و کاتێ زانیی کە ئێمە لەو گازینۆیە غەریبین بۆئەوەی شک نەکەین هاتە المان و وتی» ئەگەر یاری لەسەر پارە دەکەن ڕێگەتان پێ نادەم». رەوەز عومەر عەبدوڵاڵخاوەنی گازینۆی (ر) ،جیاواز لە هەموو کەسانی پێشوو بۆم دوواو وت��ی» ڕاستە لە زۆرێ��ک لە چایخانەو گازینۆکاندا قومار دەک��رێ و تەنانەت گازینۆی ئێمەش بێ بەش نییە لەو یاریە ،ب��ەاڵم ناتوانین ڕێگەی پێ بگرین ،چونکە ئەم یاریە ڕێکەوتنێکی نهێنییە لەنێوان ئەوکەسانەدا کە یاری دەکەن و ئێمە لێی ئاگادارنین و بەوەدا دەزانین کە ئەو جۆرە یاریە ک��راوە کە زۆرج���ار کەسێک ک��ە لەمێز هەستاوە وتویەتی بڕی ئەوەندە پارەیەم دۆڕاندووەو زۆرجاریش کێشەی لەسەر دروست دەبێ،
13
راپــۆرت
Dec 2013 No 198
بەاڵم ئێمە ناهێڵین کێشەکە گەورەببێ و زوو چارەسەری دەکەین». خ��اوەن��ی چایخانەی (ڕ) س��ەب��ارەت ب��ە ه��ەوڵ��ی پۆلیسیش ب��ۆ نەهێشتنی ئ��ەم ج��ۆرە یاریە وت��ی» چەندین جار لەالیەن (مکافەحەی ئەجرام)ەوە ئاگادار کراوینەتەوە کە ڕێگە بەکردنی ئەو جۆرە یاریە نەدەین ،بەاڵم وەکو وتم ئەم یاریە پارە لەسەر مێز دانانرێ و ئێمە ئاگاداری نین» .لە کۆتایی قسەکانیدا وتی» زۆر حەز دەکەم کە چاودێری تایبەت لەسەر چایخانەو گازینۆکان لەالیەن حکومەتەوە دابنرێت بە تایبەتی شەوان کە کۆمەڵە گەنجێکی زۆری حەپخۆرو سەرخۆش و چ��ەق��ۆ ه��ەڵ��گ��ر ڕوو ل��ە چایخانەو گازینۆکان دەکەن و دەبنە هۆی کێشە بۆ موشتەریەکان و خاوەن چایخانەکان». ئ��وم��ێ��د رەس�����ول دەڵ���ێ���ت» زۆر
پێشکهوتن
14
ئاساییە ک��ە ل��ە ک��وردس��ت��ان��دا قومار هەبێت و باڵوببێتەوە ،چونکە هۆکاری باڵوبوونەوەی قومار دەگەڕێتەوە بۆ نا سەقامگیری باری سیاسی واڵت کە یاسا دادپەروەر نەبێت و ڕێبازی ئاسایی خۆی وەرنەگرێت و ببێتە هۆی ئیستیغالل کردن و هەروەها باری ئابووری واڵت و ڕادەی هۆشیاری کۆمەڵگاش دوو هۆی دیکەن بۆ باڵوبوونەوەی قومار. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە کوردستان لەبەرئەوەی کە لە قۆناعی (کحول) دایە لە کۆمەڵگایەکی سەرەتاییەوە بەرەو پێشکەوتن دەڕوات و کاریگەری عەولەمەی لەسەرە لەبەرئەوە زۆر ئاساییە کە کەسی قومارباز لە واڵتی ئێمەدا زیاتر بکات. سەبارەت بە کاریگەریە نێگەتیڤەکانی قومار ئومێد وتی» هەر لە سەرەتاوە قومار کاولکاری دروست کردووەو بە کوشتنی
مرۆڤ و ئاژەڵ دەستی پێ کردووە ،بەاڵم لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا شێوازی قومار گۆڕا بۆ شێوازی زانستی و زیانەکانی کەمتر بۆوە ،بەاڵم سەبارەت بەم جۆرە قومارە کاریگەری زۆری نێگەتیڤی هەیە کە کۆمەڵگا بەرەو هەڵدێر دەبات و وەکو نەخۆشییەکی کوشندە پێناسە دەکرێت و چەندین کاری بەدواوەیە ،وەکو لەشفرۆشی و نێربازی و دزی و ساختەکردنی پارەو دەیانی تریش» .ئومێد بۆ چارەسەرکردن و بنبڕکردنی قومار ووت��ی» پێویستە ک��ە ه��ەر چ��وار وەزارەت����ی (ئ��ەوق��اف، کاروباری کۆمەاڵیەتی ،داد ،ڕۆشنبیری) پالنێکی تۆکمە دابڕێژن بەهاوکاری ئەوان دەتوانرێت بنبڕبکرێت و بێگومان گەر بواری توێژەرەکانی کۆمەاڵیەتی و دەروونی فراوانتر بکرێت ئەمەش کاریگەری خۆی دەبێت بۆ بنبڕکردنی».
راپــۆرت
Dec 2013 No 198
هەرکەسێک کەزیاتر لەدووکاتژمێر لەسەر ئینتەرنێت دانیشت ئەوە بزانە سایتە سێکسیەکان بەکار دێنێت
راپۆرت/ونس جەبار
پێشکهوتن
لە دونیای ت��ازەگ��ەری و تەکنۆلۆژیادا و زانستدا رۆژ ل��ە دوای رۆژ ئامێری خزمەتگوزاری و گرنگ هاتوونەتە کایەوە، وەک کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و مۆبایل... هتد ،هەرمرۆڤێک ئاڵوودەی هەریەک لەم حزمەتگوزاریانە ببێت ،مەحاڵە بتوانێت دەستبەرداری بێت گەر بۆ ساتێکیش بێت، ئەوەی لەم راپۆرتەدا هەڵوێستەی لەسەر دەکەین ئینتەرنێتە ،ئەم خزمەتگوزاریە ماوەی چەند ساڵێکە هاتووەتە کوردستان و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژم��ارەی کۆمپانیاو ت��ۆرەک��ان��ی مۆبایل و کافی ئنتەرنێت
لە پ��ەرەس��ەن��دان ،ئەمڕۆ بەشێوەیەکی گشتی لە کوردستان چەند کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری ئینتەر نێت هەیە ،سەرەڕای گرانی نرخی کاتی کاتژمێری ئیشکردن و خاوی خێراییان ،بەاڵم هاواڵتیان نایانەوێت دەست بەرداری ئەم خزمەتگوزاریەبن. «ف��ەره��اد ئەحمەد» تەمەن ٤٨ساڵ لە قاوەخانەیەکی ئینەرنێتدا سەرقاڵ بوو بەکاری خۆیەوە ،وەک خۆی دەڵێت پیشەی ئەندازیارە و ئێستا دوکانی پێاڵوی هەیە. س��ەب��ارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی
ئینتەرنێت فەرهاد دەڵێت ،من رۆژان��ە زی��ات��ر لەپێنج ک��ات��ژم��ێ��ر ئینتەرنێت بەکاردێنم»:ئێستا لەحاڵەتێکدام ناتوانم رۆژێ ئەنتەرنێت بەکارنەهێنم ،وەک خۆی گوتی لەماڵەوەش هەمە ،ب��ەاڵم بەشەو بەکاری ناهێنم حەز دەک��ەم ئەوکاتەش تەرخان بکەم بۆ س��ۆزداری نێوان خۆم وهاوسەرەکەم ،بەداخەوە خاوی خەتەکەش هەمیشە گرفتمان بۆ دروستدەکات. «س��ەالم رەش��ی��د»ی تەمەن ٢٦ساڵ بەدیار کۆمپیوتەرەکەیەوە دانیشتبوو و خەمی لە سستی هێڵەکە دەخ��وارد،
www.lawanikurdistan.org
سەرەڕای خراپی ئینتەرنێت بەکاربەری هەر لە زیادبووندایە
15
راپــۆرت
Dec 2013 No 198
پێشکهوتن
16
ئ��ەو ل���ەدوورەوە خ��ۆی نیشان دەدا کە داخۆ ئێستا لەگەڵ خاوەن کۆمپانیایەک ی��ان کارێکی یەکجار گ���ەورە سەرقاڵە بەگفتوگۆوە ،سەالم بەکردنەوەی سایتە وەرزشیەکانەوە سەرقاڵ بوو ،دەیگوت من زۆر خووم بەئەنتەرنێتەوە گرتووە پارەیەکی زۆرم دانا بۆ ئەوەی فێری کردنەوەی سایتە ئینتەرنێتیەکان بم ،خۆشبەختانە ئێستا فێر ب��ووم ،سەبارەت بەنرخی کاتژمێری دانیشتن ،دەڵێت هەرچەندە نرخەکەی گرانە ب��ەاڵم ئێستا واڕا هاتووم ناتوانم دەست بەرداری بم ،ئەو پێی وابوو گرانی نرخەکەش بەهەر حاڵ ،بەاڵم خاوی خێرای هێڵەکە بێ تاقەتی کردووە. « عەباس عومەر» کارمەندی سەنتەری بەڵێن ئەو بەحکومی ئ��ەوەی ل��ەزووەوە کاردەکات لەو سەنتەرە زانیاری زۆری هەیە دەربارەی ئەوکەسانەی کە چۆن ئینتەرنێت بەکاردێنن ،دەڵێت هەرکەسێک کەزیاتر لەدووکاتژمێر لەسەر ئینتەرنێت دانیشت ئ��ەوە بزانە سایتە سێکسیەکان بەکار دێنێت ،سەبارەت بەو کەسانەی کێن زیاتر سەردانی سەنتەرەکەیان دەکەن ،دەڵێت ئێستا زیاتر گەنجانن ،رۆژان��ە زۆر گەنج ڕوو لە سەنتەرەکەمان دەکەن ،بەاڵم ئەوان زیاتر بۆ سایتە سێکسیەکان وچاتکردن دێن تا لەوەی کە بۆ کارێکی باشتر بەکاری بێنن ،سەبارەت بەگرانی نرخی کاتژمێری دانیشتنی ئینتەرنێت دەڵێت :ئێمە لەمانگی دەستکردی جیاوازترەوە ڕامانکێشاوە و خزمەتێکی باشتر بە ڕەووتی ئینتەرنێت دەک��ەی��ن ل��ەش��اری ه��ەول��ێ��ر ب��ۆی��ە گەر نرخەکەشی گران بێت ئەوە هەقی خۆمانە. « ک��ەری��م ف��وئ��اد» قوتابی کۆلێژی دەرم��ان��س��ازی��ە و دەڵ��ێ��ت م��ن هەفتەی چەند جارێک س��ەردان��ی قاوەخانەکانی ئینتەرنێت دەک��ەم بۆ زانینی زانیاری، سەبارەت بەگەنجانی تر کە سەرگەرمی چاتکردنن ،زیاتر دەڵێت تاکە دەرگایەک کەئێستا ئ���اوەاڵی���ە ئ��ەوی��ش مۆبایل وئینتەرنێتە ،درێژەی بەقسەکانی داوگوتی دەسەاڵتی کوردی بە پێویستی وخواستی
هاواڵتیان مامەڵە دەک��ات دەس��ەاڵت بۆ دەستەکەوتەکانی خۆی گوێی لە هاواڵتییان ن��ی��ە ،ئ��ەم خ��زم��ەت��گ��وزاری��ان��ەی ئەمرۆ هاتوونەتە کوردستان پێویستە سانسۆری ل��ەس��ەر بێت ب��ۆ بەکارهێنانی ،لەگەڵ ئەوەشدا گومرگی سانسۆرەکەش بگەڕێتەوە خەزێنەی هاواڵتییان ،بەاڵم کوا دەسەاڵت لەم شێوەکارانە ناکات ،سەبارەت بەخاوی خەتەکانیش دەڵێ خەتایی کۆمپانیاکانە. «عەلی سەید» گەنجێکی ترە وپێی وایە ئینتەرنێت پێداویستیەکی گرنگە ئەمڕۆ زۆرێک لەهاواڵتییانی کوردستان بەکاری دێنن ،س��ەب��ارەت بەخۆی دەڵێت لێتان ناشارمەوە و لەکەسیش شەرم ناکەم زۆرجار سەیری سایتە سێکسیەکانیش دەک��ەم، خۆ ئەگەر خ��اوەن کافتریاکان بەخراپ لێمان بگەن ،دڵنیام خۆشیان جارو بار بەکاری دێنن ،بەاڵم کاتێک دێتەسەر باسی سایتی سێکسی خۆیان بەمەالی دوانزە عیلم دەزانن و زەمی گەنجانی تردەکەن، هەرلەم بارەیەوە گوتی پێم سەیرە کەسێک دێت باس لەسایتی سێکسی دەکات ،ئەی ئەو گۆرانیانەی لەتەلەفزیۆنە کوردیەکان لێدەدرێن بەشێکیان رووژاندنی سێکسی نیە؟. هێرش عەبدواڵ خاوەنی قاوەخانەیەکی ت��رە پێی وای��ە ئینتەرنێت ل��ەم واڵت��ە بەشێوەیەکی ناتەندروست بەکاری دێنین، خاوەنی ئەو قاوەخانەیە وەک خۆی دەیگوت تەجروبەیەکی پێشینەم لەگەڵ ئینتەرنێت
و کافتریاکەمدا هەیە ،ئەو دەیگوت بەتەنیا گ��ەن��ج نیە بەڵکو ب��ەس��ااڵچ��ووش دێت سەرقاڵە بەکردنەوەی سایتی سێکسی، هێرش درێژەی بەقسەکانی داوگوتی خەڵک هەیە وافێر ب��ووە ئ��ەوەن��دە دانەنیشێت خۆمان ئاگاداری دەکەینەوە کەکاتەکەی درەنگە و دوکانە دادەخەین ،دەشی گوت خەڵکێکی زۆر گلەیی لە خاوی هێڵەکانی ئینترنێت هەیە ،هۆکارەکەشی خراپی کۆمپانیاکان و جۆری ئەو کەرستانەیە کە بەکاری دێنن ،چونکە لەالیەن دەسەاڵتەوە سانسۆرێکی پێوست لەسەر کۆمپانیاکان نییە ،تاکو بۆیان دیاری بکەن چ جۆرە هێلێک دەهێننە ،کوردستان ،جگە لەوەش زۆر جار کە تازە کۆمپانیایەکی ئینتەرنێت دەس��ت بەکاردەبێتـ ،سەرەتا هێڵەکەی خێرایەو رێکالمی بۆ دەک��ات خەڵکیش پێشوازیەکی گەرمی لێدەدەکەن ،بەاڵم دواتر بە ماوەیەکی کەم خێراییی هێڵەکە خاو و خلیچک دەبێت ،کە لێشیان دەپرسی هۆکاری ئەمە چییە ،دەڵێن لۆدی لەسەرە، واتا بارگرانییەکی زۆر لەسەر هێڵەکە هەیە، باشە بۆچی کە سەرەتا کارەکە دەکەن حیسبای ئەوەناکەن؟ ،یان بەس بیر لە قۆڵبڕینی خەڵک دەکەنەوە. بەگشتی لە کوردستان هێڵی ئینتەرنێت کێشەی هەیە و سەرئێشەی بۆ هاواڵتیان دروستکردە ،پرسیار ئەوەیە ،هۆکاری ئەو سستیە چییە؟ ،ئایا ناکرێت ئێمەش وەکو واڵتان خاوەن تەکنەلۆژیای باش بین.
دیــمــانــە
Dec 2013 No 198
ئەزموون و بیرەوەری
بەکر ساڵح لە ساڵی ١٩٧٤لەشاری هەڵبجەی شەهید لەدایک بوە ،لە ساڵی ١٩٩٢تا ٢٠٠٤لە ناو ریزەکانی یەکێتی الوانی دیموکراتی کوردستان بەردەوام بوە ئامادەكردنی :نـەوزاد فـوئـاد رەشید لە درێژەی هەڵدانەوەی الپەڕەکانی ئەزمون و بیرەوەری لە ناو یەکێتی الوانی دیموکراتی کوردستان ،لە گۆشەی ئەمجارەماندا هەڤاڵ (بەکر سالح) رۆشنایی دەخاتە سەر سااڵنی کارکردنی لەم رێکخراوەداو ،لە دیدی خۆیەوە باس لە رابردووی پڕ سەروەری و رۆڵی بەرهەمداری (ی .ل .د .ک) دەکات ،هەروەها ئاماژە دەدا بە کاریگەرییەکانی ئەم رێکخراوەو بە قوتابخانەی دەزانێ بۆ پێگەیشتنی الوان لە رووی بەهرە و کەسایەتی و گەیشتن بە ئاستێکی پێشکەوتوو، لە کۆتاییشدا چەند پێشنیازێک دەخاتەڕوو.
www.lawanikurdistan.org
و الوانی دیموکراتی کوردستانەوە کرد ،من پرسیار :من هەمیشە ئ��ەو پرسیارە ناو رێکخراوی الوان بکەن. ئ��اراس��ت��ەی میوانان دەک���ەم ک��ە باسی وەاڵم/ل����ەدوای ساڵی ( ) ١٩٩٢وەوە لەرێگەی تیپی شانۆی (مەشخەڵ) وە هاتمە سەرەتای پەیوەندی کردن و هاتنیان بۆ پەیوەندیم بەریزە کانی یەکێتی قوتابیان ناو رێکخراوەکە ،هەڵبەتە دەبێت ئەوە بڵێم
پێشکهوتن
17
دیــمــانــە
Dec 2013 No 198
پێشکهوتن
18
کە تیپی شانۆی مەشخەڵ سەر بەخۆبو بەاڵم ئەندامانی تیپە کە هەر یەکەو سەر بە الیەنێکی سیاسی بوون ،دوای ئەوە من برادەرێکم هەبوو کادری پارتی دیموکراتی کوردستان بو لێرەوە رێ��زو حورمەت و خۆشەویستیم بۆ هەیە ئەویش کاک (نامیق هەورامییە) ئێستاکە وابزانم لە وەزارەتی رۆشنبیری و الوانە ،دوایی لێکردم ببمە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان، دواتر رە زامەندیم دا لە رێزەکانی پارتی کاربکەم و لە رێزە کانی یەکێتی قوتابیان و الوان��ی دیموکراتی کوردستان دەستم پێکرد ،لە ناو ئەو رێکخراوە چەندین پلەم بڕی سەرەتا بوومە ئەندامی رێکخراوی قوتابیان و الوانی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبجە ،دوواتر بومە ئەندامی ناوچە، دوای کۆنگرەی ئازادی لە ساڵی () ١٩٩٣ کە هەردوو رێکخراو لە یەک جیا بووە و بومە کارگێری ناوچەی الوان لە هەڵبجەی شە هید ،لە ساڵی ١٩٩٥بومە بەرپرسی ناوچەی الوان لە هەڵبجەی شەهید. پرسیار :دوای ئەوەی لە ناو ریزەکانی یەکێتی قوتابیان و الوان��ی دیموکراتی کوردستان دەستت بە کار کردن کرد لە تیپی شانۆی مەشخەڵ بەر دەوام بویت یان بە جێت هێشت. وەاڵم :بەڵی بەردەوام بوم ،یادگاریەکی زۆر خۆشم وەبیر هاتەوە سەبارەت بە تیپی شانۆی مەشخەڵ ،جارێکیان برادەرانی الوان��ی حزبی سوسالیستی کوردستان ئەندامانی تیپی ش��ان��ۆی مەشخەڵیان دەعوەتکردبو منیش وەک ئەندامی ئەو تیپە لەگەڵیان ب��وم ،دیاربو مەبەستی دەعوەتەکە بۆ ئەوە بوە بتوانن ئەم تیپە بۆخۆیان تەنزیم بکەن ،منیش یەکەمین جار بو بەشداری کۆبونەوەی حزبی بکەم، پێش قسەکانیان وتیان فەرموون بەیەکەوە دەقیقەیەک راوەستین بۆ گیانی پاکی شەهیدان و سەرەوەریان (سەیدا سالح یوسفی ) لەگەڵ رێز و ساڵوم بۆ گیانی پاکی شەهید سالح یوسفی .بەاڵم من نەم
دەزانی ئەم ڕاوەستانە بۆ چی یە وەاڵمن هەردانشتبوم هەڵ نەستامەوە ب��رادەران وتیان برا بۆ هەڵناستی وتم بۆ ،وتیان هەرکاتیک ن��اوی شەهید هات و دەبێت هەستیە سەرپێ و دەقیقەیەک راوەستی، وەاڵ منیش هەستامە سەرپێ و وەک ئەوانی دیکە راوەستام. پرسیار /تۆلە کاری هونەریوە دەستت بە کاری سیاسی کرد ،لە ناو رێکخراوی الواندا ئەو کارەت چۆن پەرە پێدا؟ وەاڵم /دواتر کاری من فراوانتر بو لە ن��او یەکێتی الوان��دا مەجالی کرانەوەی باش هەیە ،جگە لە هونەر بواری دیکەی ک��ارک��ردن زۆرە ،لەگەڵ ئ��ەوەش تیپی شانۆیمان لە ناو یەکێتی الواندا دروستکرد و وابزانم ناوی تیپی شانۆی (زریان بو) لە بواری هونەری کاری زۆرمان ئەنجامدا، یەکێک لەو هونەرمەندە باشانەی لەو تیپە بو کاک (عومەر عبداللە) رۆڵێکی باشی هەبو لە ب��واری هونەری کاری دەک��رد و یارمەتی دەدای��ن ،خۆشم لەگەڵ ئەوەی بەرپرسی ناوچەی الوان بوم ،بەاڵم وەک ئەکتەرێک لە تیپی شانۆ کارم دەکرد. پریسار/ئەزموونی کارکردن لە رێکخراوی الوان تاچەند سود بەو کادیرە دەگەیەنێت کاتێک رێکخراوەکە بە جێ دەهێڵی؟ وەاڵم /بەڕای من خۆشترین کاتی من ئەو کاتانە بووە کە لە ناو رێکخراوی الواندا کارم کردووە و بە کاتێکی زۆر خۆشم زانیوە، نەمزانیوە کاتەکانم چۆن لێ دەڕوات هەموو کاتەکانم یادگاری و ئەزموونە ،هەموو شتە جوانە کان لەم رێکخراوە فێردەبی، بەمەرجێک ئەو کەسە بونی خۆی هەبێت لەگەڵ رێزم بۆ گشت ئەو بەرێزانەی ئێستاو ئەو کات لەم رێکخراوە کاریان کردووە ،بە بۆچونی من ئەم رێکخراوە قوتابخانەیەکی گرنگە بۆ فێر بون و پێگەیاندن ،الی من لە زانکۆش زیاترە. پرسیار/هەست ناکەی ئەم رێکخراوە کاتێک لێی دێیتە دەرەوە گەنجیتی
پێگەیشتنی کادر خاڵی یەکەم دەوەستێتە سەر خودی کەسەکە خۆی ،کە چەندە هەوڵ دەدا شت فێر بێت بردووی؟ وەاڵم /تۆ کاتێک ل��ەم رێکخراوە کار دەکەیت ئەوانەی لەگەڵتان هەموو وەک تۆن و لەیەک تەمەندان و هەمووان الوان، لەگەڵ ئەوەش هەموویان ئارەزوی جوان و داهێنانی جوان دەکەن و لەگەڵ دنیایەکی جوانی و پێکەنین و خۆشی گەشت و سەیران و گەران ،جا خۆلەم رێکخراوەش نەبێت هەر دەبێت تەمەنت بەرەو هەڵکشان بڕوات. پرسیار /بەچ رێگایەک کادر لەم رێکخراوە پێ دەگات؟ وەاڵم /پێگەیشتنی کادر خاڵی یەکەم دەوەستێتە سەر خودی کەسەکە خۆی ،کە چەندە هەوڵ دەدا شت فێر بێت ،چونکە گەر حەزی فێربون و زانیاری لە ناخیدا نەبێت تۆ ناتوانی بە زۆر شتی فێربکەی ،زۆر شت لە بەردەست دایە بۆ پێگەیاندنی کادیر لە ئەمڕۆدا گەر خۆی بیەوێت ،لەگەڵ ئەوەشدا کادر دەبێت بە مانایی وشە جەماوەری و کراوەبێت ،بەشداری گشت ئەو رێچکەو دەرفەتانە بکات کە هەلی رۆشنبیری بۆ وااڵ دەکات ،کادر دروستکردن شتێک نییە لە ب��ازار بیکڕی دەبێت رێکخراوەکەش دەستی هەبێت لە پێگەیاندنی ،زۆر گرنگە لە ژیانی رێکخراوەی حزبی و ئیداری بەزنجیرە پلەی بەر پرسیارێتی ببڕی ،واتە نابێت لە پرێکەوە ببی بە کوڕێک باشترین شت ئەوەیە تۆ بە هەنگاو هەنگاو پلەی بەر پرسیارێتی ببڕی و بێیتە پێشەوە ،چونکە هەر پلەیەک ئەزموونێکە بۆ هەر کەسێک. پرسیار /پێشنیارت بۆ ئێستای رێکخراوی الوان چیی یە؟
دیــمــانــە
Dec 2013 No 198
ئەوەی کردم لە ناو یەکێتی الواندا بەس توانیم خۆم بە پەلە قاژێ رزگار بکەم و تاکو ئێستاکە من لەبیر کراوم
www.lawanikurdistan.org
وەاڵم /رێ��زو خۆشەویستیم بۆ گشت کادیر و ئەندامانی ئ��ەم رێکخراوە لە ئێستاو ل��ەم��ێ��ژوودا ،رێ��ک��خ��راوی الوان دەبێت بەرنامەیەکی چرو پڕتر دارێژیت بۆ بەهێزکردنی هەستی بەر پرسیارێتی و نەتەوایەتی لە ناو توێژی الو ،وە کار لە سەر ئەوە بکەن الوان فێری پیشەگەری بکەن لەگەڵ گشت ئەو خوالنەی دەیکەنەوە گرنگی بە خولی فێربونی پیشە بدەن ،کار لە سەر الیەنی هونەری و ئەدەبی بکەن بۆ ئەوەی هاوشانی وەرزشی ئەویش گەشە بکات ،یارمەتی الوان بدات بە تایبەتی ئ��ەوان��ەی الیەنی دارای��ی��ان الوازە وەک یارمەتی دانیان بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری، لە چەند ساڵی رابردوو کراوە زیاتر بکرێت، بەتایبەتی بۆ ئەو شوێنانەی ئەنفال و کیمیا بارانی لێکراوە وەک ناوچەی گەرمیان بارزان هەڵبجە و شوێنەکانی دیکە ،گەر
بکرێت سندووقی یارمەتی و پشتیوانی بۆ الوان دروستبکرێت داوا لە خ��اوەن کۆمپانیاو حزب و حکومەت بکرێت یارمەتی ئەو سندوقە بدات بۆ الوانی کوردستان، بەبێ جیاوازی خەرج بکرێت بەتایبەت بۆ ئەو الوان��ەی کە نەخۆشن یان زۆر کەم دەرامەتن و پێویستیان بە هاوکاریە تاکو لە سەر پیێ خۆیان بوەستن. پرسیار/کاک بەکر ژیانی ئاوارەیت لە س��ەردەم��ی ش��ەری ناخۆدا چ��ۆن بەسەر دەبرد؟ وەاڵم /ئەو ژیانەی ئێمە بەڕێمان کرد لێرە پڕە لە یاد گاری خۆش و ناخۆش، ئێمە وام���ان لێهات ه��ەم ک���ادر بوین ه��ەم ئیشی ماڵی خۆشمان دەک��رد ،لە بارەگایەک دابوین لە کاتی دەوام دەوامان دەکرد ،دواتر خەریک دەبوین بە خواردن دروستکردن و جل شوشتن و ئەوشتانە، هەندێک جاریش وەزعی وا رووی دەدا لە نووکتە خۆشتر ،جارێکیان پارەم زۆر کەم پێ بوو برادەرێکی زۆر خۆشەویستم ناوی کاک شۆرشە لێرەوە چاوی ماچ دەکەم هات ب��ۆالم وتی کاک بەکر ئەم ئێوارە دەعوەتی تۆم ،ئێمەش لە ژورێکی ساردوو سرا دوو بەتانی و هەندێک قاپو قاچاغمان هەبوو ،ئەو ب��رادەرە گوتی من خواردنی
پێشکهوتن
باشم دەوێ داوایی مریشکی کرد ،منیش مریشکم لە بازاڕی تەیراوەکڕی و هێنامەوە پاکم کردوو خستمە سەر ئاگر ،ماوەیەکی زۆر لە سەر ئاگربوو ،چوم تەماشام کرد جارێ زۆری مابو بکوڵێ ،کاک شۆرشیش ماڵی ئاوا هەر خۆی دەکرد بە ژوراو دەی وت ئەرێ نەکواڵ ،بە خوا زۆرم برسیە، منیش چوم بۆ الی برادەرانی لقی کەرکوک هەموومان لە یەک خانووی گەورە دابوین، ئەوکات کاک عومەر شەریف بەرپرسی لق بو یادی بە خێرو خوا عەفوی بکات و کاک ئیبراهیم هەواس و کاک مەحمود سەمین، پێم وتن براینە میوانم هاتووە و مریشکێکم کڕیوە ناکوڵێ چی بکەم؟ ..وتیان برۆ سۆدەی تێکە زوو ئەکوڵێ ،منیش سۆدەم تێکرد ماوەیەکی پێ چو هەر هێندەم زانی کەفی سپی لەمەنجەڵەوە دێتە خواری گشت ئەو ناوەی نەهێشتوە ،دوکەڵێکی دروست کردووە نەبێتەوە ،ئاوی تیانە مابو ناچار هێنامە خوارێ هێنام بۆ میوان کاک شۆرش گوتی ئەمە تامی هەرچی بدا تامی مریشک نادا ،جاڕاستی دەکرد نەکوڵی بو ئەوەندەم سۆدە تێکرد بو تامی گۆرابو. پرسیار /نیگەران نیت لەوەی لە دوای کۆنگرەی ( )٦لە ساڵی ٢٠٠٤رەوە تاکو ئێستاکە بەدەست و ب��ازوی خ��ۆت نان بۆ منداڵەکانت پەیدادەکەی و لە هیچ جێگایەک کارت پێ نەدراوە کە شایستەی ماندوو بونەکەت بێت؟ وەاڵم /بەڵێ نیگەرانم لەوەی ئەو هەموو ماندوو بونەم ک��ردووە وەک ئ��ەوەی لە دەریایەک دا ماسیەکی زۆر بگریت و لە کونێکی بەلەمەکەوە ماسیەکانت جارێکی دیکە بچنە ناو ئ��اوەک��ەوە بەلە مەکەت نوقمی ئاو بێت و خۆشت بە پەلە قاژێ لێی دەرچی ،منیش هەست دەکەم وەک ئەو راوچیەم لێ هاتووە ئەوەی کردم لە ناو یەکێتی الواندا بەس توانیم خۆم بە پەلە قاژێ رزگار بکەم و تاکو ئێستاکە من لەبیر کراوم.
19
هــونــەری
Dec 2013 No 198
شیبا کەرەم :تا سەر ئێسقان بڕوام بە یەکسانی تاک و ئازادی رادەربڕین هەیە
دیمانە :محەمەد عومەر
وتن وتن پێشکه پێشکه
20
لە میانەی دیمانەیەکی پێشکەوتن شیبا کەرەم چاالکوانی مەدەنی و «بچوکترین» کاندیدی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان باس لە هۆکاری دەرنەچوونی دەکات، ئ���ەوەش دووپ���ات دەک��ات��ەوە ک��ە خۆی بچوکترین کاندید بووە. پێشکەوتن :شیبا کێیە؟ شیبا :من شیبا ک��ەرەم عەبدوڵال لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٨ی شاری رانیەم، بەاڵم لە کەرکووک دەژیم ،رۆژنامەنووس و چاالکوانی ب��واری ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنیم ،کەسێکی سەربەخۆو بەهێز و ئ��ازادم و لەگەڵ هەموو ناخۆشیەکی ژیانیش هەرگیز نائومێد نیم و خەندەکانم بەردەوامن ،بڕوام بە یەکسانی تاکەکان و ئازادی رادەر بڕین هەیە تا سەر ئێسقان و بە هەموو توانایەکم هەوڵ بۆ دەستخستنی یەکسانی و نەهێشتینی جیاوازی چینایەتی و دەست خستنی مافەکانی ژنان و خزمەت کردنی گەنجانی کوردستان دەدەم ،کچی ماڵێکی سادە و مامناوەندم و خانەوادەکەم بەهۆی کەرکوکی بوونمەوە چەندنین جار توشی ماڵ تێکدان و دەرکردن و ئاوارەیی بونەتەوە ،بە هۆی باردۆخی ژیانەوە هەمیشە خۆم هەوڵی خۆ پێگەیاندن و کار و خۆ ڕۆشنبیرکردنم داوە ،ساڵی ٢٠١١ کۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری بەشی ئامارم تەواو کرد ،ساڵی ٢٠٠٧بۆ یەکەم
جار دەستم بە کاری راگەیاندن کرد و لەو کاتەوە سەدەها بابەت و ڕیپۆرتاژم باڵو کراونەتەوە و پێشکەشکاری چەندین بەرنامە بووم لەسەر ئافرەتان و رەوشی کۆمەڵگە ،لە چەندین رێکخراوی ناحکومی کارم کردوە چ وەکو یارمەتیدەر چ وەکو خۆبەخش ،هەموو هەوڵ و کارەکانم بۆ نەهێشتنی توندوتیژی و جیاوازی ڕەگەزی و گەڕاندنەوەی ماف بووە بۆ مندااڵن و ژنان ،زیاتر لە ١٥بڕوانامەی جۆراوجۆرم ل��ە ب��وارەک��ان��ی رێ��ک��خ��راوی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەگەری و کاری راگەیاندن بەدەست هێناوە. پێشکەوتن :لە هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستاندا تۆ وەکو بچوکترین کاندیدی هەڵبژاردن ناسرای ،ب��ەاڵم کاندیدێکی تریش دەی��وت من بچوکترین کاندیدم ئەمەیان چۆن بوو؟ شیبا :ڕاستە ئێمە هەردووکمان موالیدی ١٩٨٨بووین ،بەاڵم بە پێی لێکدانەوەی کۆمسیۆن من ل��ەو بچوکتر ب��ووم بەو پێیەی ٧-١٧لەدایک بووم و ئەوکاتەی ناوم تۆمارکرا چەند ڕۆژێکی مابوو ببمە ٢٥ساڵ. پێشکەوتن:لە هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان دا ئەنجامەکان بەو شێوەیە نەبوو بۆ ئێوە کە بچوکترین کاندید بچێتە پارلەمانەوە ،ئێستا دەپرسین ئایا
هــونــەری
Dec 2013 No 198
www.lawanikurdistan.org پێشکهوتن
خاڵی الوازی تۆ چبوو لەو هەڵبژاردنە کە متمانەی خەڵکت بەدەست نەهێنا؟ شیبا :من زۆر نەناسراو ب��ووم لەناو خەڵکدا و خەڵک شارەزای من نەبوون، جگە ل��ەوە ه��اوک��اری��ەک��ی م���اددی زۆر کەمم هەبوو و م��اوەی مانگێکم هەبوو بۆ خۆ ناساندن ،ئەمەش ماوەیەکی زۆر کەمە و لەگەڵ ئەوەشدا لیستەکەمان لیستێکی تازە و ئازاد و سەربەخۆ بوو و خەڵک لیستەکەشی نەدەناسی ،ئەمانە هەمووی هۆکار بوون و پێشم وایە کاتی زۆری ماوە بۆ ئەوەی خەڵکی متمانەی خۆیان بە گەنجێک و کەسێک بدەن کە نەیان ناسیبێت و لەسەر بنەمای کار و چاالکیەکانی بڕیار بدەن ،بەڵکو خەڵکی زیاتر لەسەر بنەمای حزبایەتی و ناسین وپێشینەی کەسەکان بڕیاریان دا. پێشکەوتن :ئ��ەگ��ەر ل��ە لیستێکی جەماوەری خۆتان کاندید کردبا چانسی دەرچوونت زیاتر نەدەبوو؟ شیبا :بەڵێ پێم وایە چانسەکە زیاتر دەبوو وەکو گوتم خەڵک دەنگی کەمتر بە کەسایەتیەکان دابوو زیاتر بە لیست و حزبەکەی. پێشکەوتن :بە نیازی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتو بەشداری بکەیتەوە یانیش ئەوجارە هیچ ئامادەکارییەکت بۆ خۆ کاندیدکردنەوە لە هەڵبژاردنەکان دا کردووە؟ شیبا :نەخێر تا ئێستا بڕیارم نەداوە بەشداری بکەمەوە. پێشکەوتن :ئاراستەی پرسیارەکانمان ڕووەوە پرسیاری تایبەتی دەگۆڕین ئایا شیبا عاشقە؟ شیبا :پرسیارێکی قورسە ،دەکرێت وەاڵم���ەک���ەی ب��ەڵ��ێ و ن��ەخ��ێ��ر بێت هەندێک جار هەست بە هیچ عەشق و خۆشەویستیەک ناکەم ،هەندێک جاریش نوقم دەبم لەناویدا. پێشکەوتن :چۆن لە عەشق دەڕوانی عەشق چییە؟ شیبا :عەشق هاوکێشەیەکی ئاڵۆز و
بێ شیکار و بێ وەاڵمە و هەرگیز ناتوانم شیبا :گەر ئەو کەسە بێت کە لێم تێبگا پێناسەی بکەم ،عەشق هەر چرکەیەک و خۆشم بوێت هیچ مەرجێکم بۆی نییە جۆرێکە. جگە لە خۆشەویستی. پێشکەوتن :هیچ مەرجت هەیە بۆ شوو کردن؟
21
هــونــەری
Dec 2013 No 198
دیار ئازاد :بڕیاری لێژنە بۆ هەڵسەنگاندنی کارەکان مەزاج و موجامەلە یان نزیکایەتی رۆڵی تێدا دەبینێ دیمانە :بەهرە سدیق
پێشکهوتن
22
لە میانەی دیمانەیەکی پێشکەوتن دا دیار ئازاد فۆتۆگرافەر باس لە رەوشی فۆتۆکاری لە عێراق و کوردستان دەکات. پ :سەرەتای کارکردنت لە فۆتۆگرافەر کەی و چۆن بوو؟ و :لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٠هاتمە نێو جیهانی فۆتۆگرافیەوە ،کاتێک کاریگەری وێنەی زۆرێ��ک لە فۆتۆگرافەرە عێراقی و بیانییەکانم لەسەر بوو ،هەروەها کەناڵی ناشیوناڵ جیوگرافیک پاڵنەرێکی گەورە بوو بۆ چوونم بۆ ناو دونیای فۆتۆگراف ،وێنەگرتن الی من بەشێوەیەکی خۆرسکانە و حەز بوو، نەگ پیشەگەری ،خوا یاربێت لەداهاتوودا ه��ەوڵ دەدەم بەشێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی لەو بوارەدا بڕوانامە بەدەست بهێنم. پ :بەربەستەکانی کاری فۆتۆگرافی چین؟ و :بە هۆی رەوشی ئەمنی و نەبوونی متمانە
ب��ەرب��ەس��ت��ەک��ان زۆرن لەعیراقدا، بەداخەوە زۆر کات بەو هۆیەوە رێگە بە ئێمە نادرێت وێ���ن���ەی پیشە ج��ۆرب��ەج��ۆرەک��ان و ک��اری دەستی و ب��گ��رە ژی��ان��ی رۆژان����������������ەی عێراقیەکان و ش��ارەک��ان بگرین ،جگە لەوەش تا ئێستا ناوەندێک یان دەزگایەکی تایبەتمەند نییە کە پەرە بدات بەمافەکانی وێنەگران و فۆتۆگرافان ،هەر بۆیەشە زۆر کات رووب��ەرووی توندوتیژی و پێشێلکردنی مافەکانیان دەبنەوە. پ :چ کامێرایەک الی تۆ پێشەنگە؟ و:من فۆتۆگرافەرم تا ئێستا وێنەی ڤیدیۆیم نەگرتووە ،بۆیە جیاوازیم نەکردووە لەجۆری کامێرا ،چونکە هەموو کامێرایەک عەدەسە و روناکی و هونەری رەنگەکانی تێدایە، کەلەسەر بیرو خولیاو زیرەکی وێنەگرەکە وەستاوە ،ئەمە جگە لەرۆشنبیری و هۆشیاری زیاتر هونەری ،بۆیە وێنە لەسەر حەز و بیری فۆتۆگرافەر وەستاوە زیاتر نەک لەسەر جۆر و شێوازی کامێراکە ،چونکە دیاریکردنی شوێن
( لۆکەیشن ) یان ستایڵ و شێوازی گرتە کردنی وێنە بە بیری فۆتۆگرافەر ،بەهای وێنەیەکی جوانترت پێدەبەخشێت .ئەمە جگە لە شارەزایی فۆتۆ گرافەر لەجۆرەکانی فلتەر و زووم و دوور و نزیکی و رەنگ و بااڵنسی رەنگەکان. پ :چ بابەتێک جێ سەرنج و بایەخی تۆیە؟ .و :کاتێک دەچمە هەر شار و واڵتێک یەکەم شت کە بەدوایدا دەگەرێم ،شوێنە م��ێ��ژووی��ی و دڵگیرەکانە .جگە لەمەش کەرەستە و بەڵگەنامەکان هەمیشە جێ بایەخی منن ،جگە لەوێنەگرتنی خەڵکان بەگشتی و بەوێنەکردنی داب و نەریتیان، وێرای ئەوەش هەمیشە حەز بەوێنەگرتنی س��روش��ت و جوانیەکانی دەک����ەم ،حەز بەوێنەگرتنی سروشت و جوانیەکانی دەکەم کە هەمیشە چێژ بەچاو دەبەخشێت جگە ل��ەوەی هێزی دروستکەری ئ��ەم سروشتە دەردەخات ،زۆرکات بەوێنە زوومی کامێراکەم دەخەمە سەر سروشت ،زەوی و ئاسمان و ئ��او کە تێکەڵێک بێت لەپێکهاتەکانی ئەستێرە و م��ان��گ ،ک��ە ل��ەوێ��ەوە وێنەی یەکجار سەرنجراکێش بەردەست دەکەوێت، جگە لەوێنەگرتنی خۆرئاوابوون بەچەند دەقیقەیەک و خۆرهەاڵتنیش بەم شێوەیە،
هــونــەری
Dec 2013 No 198
www.lawanikurdistan.org پێشکهوتن
هەیە؟ حەز بەوێنەگرتنی و :دوارۆژێ��ک��ی باش چ��اوەڕێ دەکرێت، سروشت و جوانیەکانی چونکە گەنجانێکی زۆر بەشێوەی پیشەگەر ها توونەتە بوارەکە و دام و دەزگا و ناوەندی دەکەم جگە ل��ەوەی کاتێک وێنەی پەلە هەورێک تایبەتمەند بەم ب��وارە هەیە و رۆڵی باش بەسەر یەکەوە دەگریت ،شێوەکەی لە پارچە دەگێرێت لە چەسپاندنی مافەکانی وێنەگر ئاوریشمێک دەکات. و هەروەک گرنگیپێدان و هاندانی زیاتریان، پ :لەچەند پێشانگا بەشداریت کردووە ،ب��ەاڵم ئ��ەوەش��ی هەیە هێشتا ب��ەب��ەراورد خەاڵتەکانت چین؟ لەگەڵ واڵتانی هەرێمی دا کەمە ،دەکرێ و :تا ئێستا لە ٣٧پێشانگا بەشداریم لەداهاتویەکی نزیکدا کوردستان رکابەرایەتی کردووە لەناوخۆ و پێشانگا نێودەوڵەتییەکاندا ،و ملمالنێی واڵتانی دەرەوە بکات ،ئەگەر بێت ( بەغدا -هەولێر – کەرکوک -سلێمانی – ئەو پاڵپشتی و هاندانەی هەیە بەردەوام بێت دهۆک – موسڵ – ناسریە – ئەنبار -ئەلمانیا- ئوردن -ئیمارات – مەغریب -سعودیە ) پلەی یەکەمم بەدەست هێنا لەبواری رەوشی منداڵ لە سێیەمین فیستڤاڵی کۆمەڵەی وێنەرگرانی کوردستان. پ/وێنەگرتن لەعێراقدا نە جەماوەر و نەنرخ و نە حەسانەی هەیە؟ و/گرنگیدان بەبواری وێنەگرتن بەشێوەیەک ل��ەش��ێ��وەک��ان غ��ائ��ی��ب��ە وەک حاڵەتێک لەحاڵەتەکانی دیکەی بوارە جۆربەجۆرەکان لەعێراقدا ،کە نەتوانراوە بگات بەو ئاستە جیهانیەی کە واڵتانی پێشکەوتوو ئەوروپی هەیانە ،لێژنەکانی سەر بەوەزارەتی رۆشنبیری و وەزارەتی الوان و بەدیاریکراوی ئەنجومەنی نوێنەران لەکوێن کاتێک دەتەوێت بەچەند وێنەیەک بەشداری لەڤیستڤاڵێک بکەیت، بڕیاردان لەسەر بەشداری تۆ دەکەوێتە سەر مەزاج و موجامەلەی کەسانێک یان نزیکی و نزیکایەتی لێوەی ،نەک لەسەر بنەمای پیشەیی بوون و دروستی ئەو کەسەی کە شیاوە بۆ بەشداریکردن ،یان بەبێ گەڕانەوە بۆ لەبەرچاو گرتنی توانای ئەو کەسە ،بۆیە دەکرێت بڵێین ئەوانە هۆکارن بۆ ئەوەی بەو چاوەوە سەیربکرێن ،لەکاتێکدا وێنە لەدونیای ئێستادا بۆخۆی گوتنێکی درێژە و دەکرێت بەوێنەیەک دونیایەک نیشابدەی و هەموو کەسیش تێ دەگات. پ :دوارۆژی وێنەگرتن لەکوردستاندا چۆنە؟ ئایا تا ئێستا هەر لەبازنەی حەز و خولیایە یان پیشەیی و پیشەگەریبوون
و زیاتر گەنجان و فۆتۆگرافەرەکان هاوکاری بکرێن .لەرێگە کردنەوەی خول و بەشداری پێکردنیان لەڤیستیڤاڵە جیهانییەکان تا لەرێگەی ئ��ەم هونەرە ج��وان��ەوە ناوی کوردستان بەرز بکەنەوە ،چونکە کوردستان خۆی خاوەن سروشتێکی جوان و دڵفرێنە لەگەڵ ئەوەشدا بەوێنە کردنی داب و نەریت و جل و بەرگی کوردی و شوێنەوارە دێرینەکان و شارستانییە کۆنەکەی هۆکارێکی تری ئەوەن فۆتۆگرافەر کەشێکی لەباری هەبێت بۆ سەرکەوتن.
23
هــونــەری
Dec 2013 No 198
محمد هاشم :هونەر خوڵقاندنی دیوێکی دیکەی حەقیقەتەکانیئینسانە فەرهاد پیرباڵ وەک نووسەر و ئەدیبێکی باش دەبینم ،ئەو شێوەکاریەی ئەو دەیانکات لە کارەکانی هەناری کچم باشتر نین کە پۆلی یەکەمی سەرەتاییە دیمانە :محەمەد عومەر
پێشکهوتن
24
لە میانەی دیمانەیەکدا محەمەد هاشم، هونەرمەندی شێوەکار ،باس لە رەخنەی شێوەکاری و کارەکانی فەرهاد پیرباڵ دەکات و دەڵێت کارە هونەرییەکانی هەناری کچم کە پۆلی یەکەمی سەرەتاییە لە کارە هونەرییەکانی فەرهاد پیرباڵ باشترە. پ :رەخنەی ئەدەبی وای کردووە ئەدەب ب��ەرەو پێش بەرێت ،ب��ەاڵم لە هونەری شێوەکارییدا رەخنەی شێوەکاریمان کەمە و یاخود هەر نییە ڕای جەنابتان؟ و :هونەری شێوەکاری جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ ڕەسمکردن و پەیکەرسازی. هونەر کایەیەکی مەعریفیی گەورەیە، واتا هەموو ڕەسامێک هونەرمەند نییە، مەرجیش نییە تۆ بتوانیت ئەکادیمیانە وێنەی پۆرترێتێک بکێشیت و وەک��وو هونەرمەند تەماشای کارەکە بکەیت. وێنەکێشان ،وەک هەر پیشەیەکی تر، پێوەندیی بە کۆمەڵێک فاکتەرەوە هەیە ،کە تێیدا بەرەو پێش دەچین ،ئەمانەش وەک مومارەسەکردنی ب��ەردەوام ،ڕەچاوکردنی بنەما ئەکادیمییەکان و زانین لە بوارەکانی ڕەنگسازی و هتدی پێویست نییە ،ئەمانە بە هیچ شێوەیەک پێوەندییان بە خودی هونەرەوە نییە! هونەر ،شتێکە جیاواز لە هەموو ئەمانەی
س��ەرەوە ،وات��ا تەوژمە سەرسەختەکانی ڕوانین هونەر دەخوڵقێنن .هونەر پڕە لە هەژموونەکانی ڕوحی ئینسان .هونەر خوڵقاندنی دیوێکی دیکەی حەقیقەتەکانی ئینسانە ،ب��ۆی��ە ل��ە ن��ێ��و ئێمە و لە کولتووری هەژاری ئێمەدا ،خوێندنەوەکان زۆر ڕووک��ەش��ان��ە ک���راون ،ئ��ەم��ەش بەم واتایەیە کە ڕوانینی قووڵمان بۆ مەسەلە پێوەندیدارەکانی هونەر نییە ،هەر بۆیە بە بۆچوونی من ئەگەر هونەر ئامادەگیی کەمی هەبێت ،دەش��ێ ڕەخنەی نەبێت، دەشێ ڕەخنەی کەم بێت ،کە ڕەخنەش کەم بوو ،نە ئێمە دەتوانین باشتر و قووڵتر لە ب��ارەی ڕەهەندەکانییەوە بدوێین ،نە دەشتوانین بە شێوەیەک بەرەو پێشەوەی بەرین ،کە بینەر و خودی هونەرکارانیش پتر شارەزای بن و لە نێو جوانییەکانی دا هەناسە بکێشن و بتوانن ئەگەر بۆ چەند ساتێکیش بێت ،لەگەڵیدا ڕێ بکەن. لە الیەکەوە ،من نکۆڵی لە هەوڵە جددی و پڕ لە سەلیقەکان ناکەم ،کە لە الیەن هەندێک لە هونەرمەندەکانەوە هەوڵی باش لە بواری ڕەخنەی شێوەکاری دراوە .کە هەوڵەکانیان دەبێ بە هەند وەرگرین و وەک سیمایەکی جوانی ئەم بوارە بیاندەینە قەڵەم ،چونکە ئەمانە مەعریفەیەکی باشیان
لە بواری هونەریدا هەیە ،هاوکاتیش لە ب��واری ڕەخنەی شێوەکارییەوە .ئەگەر هاتبا چ��ەن��دان کەسی ت��ری وەک��و ئەم هونەرناسانە هەبوونایە ،من گومانم کەم دەب���ووەوە ل��ەوەی کە ڕەخنەی هونەری کەمە و کەسانی کەم خەریکی هونەر و دیتنی ڕەهەندەکانی هونەرن ،بەاڵم کە نییە ،پێویستە هەوڵە بچووکەکانیش لەبیر نەکەین. لە الیەکی تریشەوە ،هەندێک هەوڵی بچووکی ت��ر ه��ەن ،ب��ەاڵم ل��ە دووت��وێ��ی نووسینی ئەرشیفکراو ،یان هەواڵئامێز، یان پەخشان و ستاییش زیاتر ،شتێکی ئەوتۆیان تێدا نییە ،ئەمانەش ناچنە نێو خانەی ڕەخنەی هونەرییەوە ،بەڵکوو نووسینی ڕۆژانە و زوو تێپەڕن .هەر بۆیە من پێم وایە نائامادەگیی هونەری شێوەکاری و تێگەییشتنی ڕاستەقینەی ئێمە بۆ ئەم هونەرە وەهای کردووە ڕەخنەی شێوەکاری بە سستی ئامادەییی هەبێت ،یان زۆر کەم هەبووبێت. ڕەخنە –بە گشتی– بۆ هەموو بوارێک و بۆ هەموو شتێک پێویستە ،بە نیسبەت هونەریشەوە ،هونەر قەت پێویستی بە ڕەخنە نەبووە ،ئەمە وەکوو پێویستی ،دەنا شیاوە ،بۆیەش وەهام نەمگوت ،چونکە
هــونــەری
Dec 2013 No 198
پێشکهوتن
ئ��ەوە ڕەخنەیە لە نێو هونەردا بنیاتی خۆی دەدۆزێتەوە و گەشە بە ڕەهەندەکانی دەدات ،نەک بە پێچەوانەوە ،ئەوەش دەزانم کە سوودی هەیە و بەردەوامیش دەیبێت، هەر وەختێکیش ڕەخنەمان نەبوون ،دەبێت گومان لە توندوتۆڵیی هەر پڕۆسەیەکی هونەری و ئی تر بکەین ،لە هەر واڵت و ناوچە و شوێنێکی تری سەر ئەم زەمینەوە بێت. پ :ه��ون��ەرم��ەن��دە ش��ێ��وەک��ارەک��ان��ی کوردستان توانیتیان س��ود لە رێبازە هونەرییەکانی ئەوروپا وەرب��گ��رن؟ ئایا جەنابتان سودتان لە رێبازە ئەوروپییەکان وەرگرتووە؟ و :بینینی تازە کاریگەریی زۆری لەسەر جۆر و ستایلی هونەرمەند هەیە .ئێمەی کورد لە زیندانێکی گەورەدا ژیان بە سەر
دەبەین ،ئەگەر تەکنەلۆژیا هاوکارمان نەبوایە ،پتر چەقبەستوو دەبووین و پتر لە جوانی و کارە مەزنەکانی دنیا بێ ئاگا دەبووین. من گەلێک ک��اری هونەریم دی��وە ،کە هونەرمەندەکانیان نەچوونەتە ئەوروپاوە، کەچی ستایلی تازە و تەکنیکی تازە و جوانکاریی تری وەهایان داهێناوە ،بە شێوەیەکی ئەفسووناوی تێکەڵیان بوومە، تەنانەت لە هەندێک حاڵەت و هەندێک جاریش بوونەتە مایەی سەرسووڕمانم، بەاڵم بینین ،ئەوجا لە هەر کوێیەک و هەر چۆنێک بێت ،بە تایبەت کە ڕەهەندەکانی فراوانتر بن ،بۆ نموونە مەودای فراوانتر لە خۆیدا کۆبکاتەوە ،پتر دەبێتە هۆکار، بۆ تەوزیفکردنی کۆمەڵێک کایەی دیکە و تۆکمەترکردنی ستایلە تایبەتەکانی
www.lawanikurdistan.org
ئێستا کۆمەڵێ ستایڵی تازە هاتونەتە پێشەوە کە جێگای هۆڵ و ناو چوارچێوەکانیان وەال ناوە دەبێ کورد سود لە تەجرەبەی دوونیا وەرگرێت
هونەرمەندان .بۆیە پێش ئ��ەوەی سود لە ئەزموونی ئەوروپی وەرگرین دەبێت تێگەیشتنمان هەبێ بۆ چەمکە فکرییەکانی هونەری ئەوروپی. پ :لقەکانی ه��ون��ەری ش��ێ��وەک��اری وێنەکێشان ،بیناسازی نەخش ونیگار، پەیکەرتاشی ،کامە لەو لقانە زیاتر گرنگی پێدراوە؟ و:لە کوردستاندا لەبەر ئەوەی مەعریفەی هونەریمان کەمە هیچیان وەک پێویست گرنگیان پێنەدراوە. پ :ه��ون��ەری ش��ێ��وەک��اری ل��ە واڵت��ی ئێمە ئەوەیە کۆمەڵێک تابلۆ و پەیکەری جوان لە هۆڵێک پیشان دەدرێ��ت خەڵک تەماشای دەکات لە هەندێک شوێن داوا لە هونەرمەندەکان دەکرێت مانا و مەغزای تابلۆ و پەیکەرەکانیان بۆ لێک بدەنەوە. ڕای جەنابتان؟ و :ئەم حاڵەتە حاڵەتێکی کۆنە ئێستا کۆمەڵێ ستایڵی تازە هاتونەتە پێشەوە کە جێگای هۆڵ و ناو چوارچێوەکانیان وەال ناوە دەبێ کورد سود لە تەجرەبەی دوونیا
25
هــونــەری
Dec 2013 No 198
بینینی تازە ،کاریگەریی زۆری لەسەر جۆر و ستایلی هونەرمەند هەیە .ئێمەی کورد لە زیندانێکی گەورەدا ژیان بە سەر دەبەین ،ئەگەر تەکنەلۆژیا هاوکارمان نەبوایە، پتر چەقبەستوو دەبووین و پتر لە جوانی و کارە مەزنەکانی دنیا بێ ئاگا دەبووین
پێشکهوتن
26
وەرگرێت. پ :جەنابتان ئامادەن شی کردنەوە بۆ ک��ارە هونەرییەکانی خ��ۆت بکەی و نهێنیەکانی ئاشکرا بکەیت؟ و :ئ��ەم ک��ارە هونەرییە ت��ازەی��ەم کە بریتیە لە پرۆژەیەکی (الند ئارت ) واتا هونەری زەوی ن��اوی ( )١٨یە( ،ئارت الند) ستایلێکی تازەیە لە هونەری نوێی جیهاندا کە کەمتر لە نیو سەدەیە سەری ه��ەڵ��داوە ،ئەم هونەرە سەرەتا لەالیەن کۆمەڵێ هونەرمەندی ئەمریکایی لە یەکێک لە گوندەکانی بیابانی رۆژئ��اوای ئەمریکا سەریهەڵداوە لەسەرەتای ساڵی ١٩٦٠کە بەهۆی کەرەستەی خانوبەرەوە کارێکی هونەرییان ئەنجام دا ،دوات��ر تەشەنەی ک��ردوە و لەسەر دەستی هونەرمەندانی دیکە ب��ەرەو پێش چ��ووە .ئەم ک��ارەم لە شاری کۆیە ئەنجام داوە بریتیە لە ()١٨ کۆتری سپی ،کە بە هۆی (ئاسن و پلێت) دروستکراون و هەریەکێکیان نزیکەی مەتر و نیوێک گەورە دەبێت ،چەسپاندوومانە بەو لەتەشاخە گەورانەوە کە دەکەونە سەر رێگای (کۆیە -هەولێر) ،بیرۆکەی کارەکە لە چەند بابەتێک سەرچاوەی گرتوە کە گرنگترینیان ئەو یادەوەرییانەی خۆمن کە بە منداڵی لە شاری کۆیە لە زاکیرەمدا هەمیشە خ��وول دەخ��وات��ەوە ،بەتایبەتی بیرمە ساڵی ١٩٨٢کە من ئەو کات تەمەنم نۆ سااڵن بوو ،لەسەر زۆر لە دیوارەکانی کۆیە بە (بۆیاخی پەمپ) نووسرابوو ( خەڵکی کۆیە راپ��ەڕن ١٨کچ گیراون لە ئەمنی کۆیە) ،ئەم روداوە یان ئەم وێنایە لە یادەوەری مندا هەر مابۆوە تائێستاش، چونکە بەراستی جێگای شانازی بوو کە
١٨کچ لە پێناو سەرخستنی بزوتنەوەی ئازادی خوازی کورد گیرابوون ،کە ئێستا زۆریان ماون ،دواتر ئەوەی من بیستوومە ئەو کچانە کە بەر بوون (حزبی بەعسی) فاشی ب��ە ح��ەڕب��ە نیشانەی زەربێکی لەناوچاوانیان کردبوو بۆ ئ��ەوەی ببنە عیبرەت ،ئەمەم لە زاری بەرێز(کوردۆخان) زانی کە خۆی ئەو کاتانە ئاگاداری رەوتی شۆرشی کۆیەو خۆی پێشتر یەکێک بوە لە گیراوانی دەستی رژێمی رەفتارفاشی بەعس ،بۆیە لێرەدا من وەک یادەوەرییەکی پڕسەروەری هاتووم ( )١٨کۆتری سپیم خستە شوێنی یادەوەرییەکەوە بۆ ئەوەی هەمیشە لە زاکیرەماندا بە زیندووی بژی. لە الیەکی دیکەوە ئەم ( )١٨کۆترە سیمپڵێکی دیکەیە بۆ ئەو ( )١٨کچە ئەنفالکراوەی کە دەنگۆی ئەوەیان زۆر لەسەرە کە لە وواڵتی میسربن ،بۆ رێزێک بۆ پاکیزەیی ئ��ەوان و بۆ ئ��ەوەی چیتر راگەیاندنەکان سەرقاڵنەبن بە هێنانەوە و نەهێنانەوەی ئ��ەم پاکیزانە لەالیەن (بازرگانێکەوە کە خ��ۆی لە بنەڕەتدا زەق��ک��ردن��ەوەی ئ��ەم بابەتە جۆرێکە لە بازرگانی کردن بە گیانی ئادەمیزادەوە، دیسان ١٨سیمپڵی کۆتری سپی دەخوازم بچێتە جێگایانەوە کە هەردەم ببێتە مایەی رێز بۆیان. پ :تابلۆیەکانی د.فەرهاد پیرباڵ جوڵەی بە هونەری شێوەکاری کرد ،لەگەڵ ئەوەی رەخنە لە شیعر و تابلۆکانی دەگیرێت، بەاڵم تابلۆکانی بە نرخێکی زۆر فرۆشان جەنابتان خوێندنەوەتان بۆ کارەکانی د.فەرهاد چییە؟ و :من فەرهاد پیرباڵ وەک نووسەر و
ئەدیبێکی باش دەبینم ،بەاڵم دەبێ لێم ببورێت کە ئەو هونەرمەندی شێوەکار نییە، هەرچی فڵچەو رەنگ بەکار بهێنێت نابێتە هونەرمەند ،ئەو کارانەی ئەو دەیانکات لە کارەکانی )هەنار(ی کچم باشتر نین کە پۆلی یەکەمی سەرەتاییە ،باوەریش ناکەم تابلۆی فەرهاد پیرباڵ فرۆشرابێت. پرۆفایل محەمەد هاشم *لە دایک بووی ساڵی ١٩٨٣ی شاری کۆیە. *دەرچووی ساڵی ١٩٩٧ی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانە. *پێشانگا تایبەتیەکانی یەکەمین پێشانگای تایبەتی وەرزی ماسییەکان هەولێر -هۆڵی میدیا ١٩٩٨ دووەمین پێشانگای تایبەتی (ئەنفال- سێبەری نیشتیمانێکی ونبوو) هەولێر- هۆڵی میدیا ،سلێمانی – ئاکرێ ٢٠٠١ سێیەمین پێشانگای تایبەتی (پیاوێک هەمیشە تەنیا) هەولێر -هۆڵی میدیا ٢٠٠٢ چوارمین پێشانگای تایبەتی the warin centerلەندەن ٢٠٠٣ پێنجەمین پ��ێ��ش��ان��گ��ای تایبەتی ماسییەکانی شەو هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی ٢٠٠٤ *دامەزراندنی گەلەری کۆیە ٢٠٠٤ * س��ەرپ��ەرش��ت��ی دروس����ت ک��ردن��ی پەیکەری عەوداڵ -کۆیە ٢٠٠٧ *لە زۆرێک لە رۆژنامە و گۆڤارەکان بابەتی هونەری دەنوسێت * چاپ کردنی کتێبی (ڤانکوخ) ٢٠١٠
وتــار
Dec 2013 No 198
قوربانی ناوشیاری
خەڵکی ئێمە لەمەودا پێوستی بەوەیە فێربکرێت چۆن پانتاییەکانی سەوزایی لە کۆاڵن و ماڵ و گەڕەکی خۆی فراوانبکات ،پاک و خاوێنی دەم و ددان و جەستەی خۆیی و پاشان شەقام و فەرمانگە و قوتابخانەکەی بزانێت چەندەگرنگە
www.lawanikurdistan.org
شاخەوان عومەر سلێمان
پێشکهوتن
ه��ەم��ووم��ان م��ردن��ێ��ک ق���ەرزداری���ن، هەرچیەکیش کە سەرەتای هەبێ کۆتایشی دەب��ێ ،مرۆڤ لە دایک دەبێ رۆژێ��ک بۆ کۆچکردنی یەکجارەکیشی دیاری دەکرێ، بۆیە ئەوەی لەڕوی فیزیکیەوە نەک رەمزی، نەمربێ نەبووە ،هۆکارەکانی مردن زۆرن، ب��ەاڵم الی ئێمە عەقڵ دەوەس��ت��ێ ،کە چۆن ئەو رێژە زۆرە بەو روداوە سەیر و سەمەرانە و بەو پاساوە نا رەوایانە کە زۆربەیان وابەستەی نائاگاییمان خەڵکان گیان دەسپێرن. جودا لە مردنە ئاساییەکانی دواساتەکاتی تەمەن ،لەماوەی چەند ساڵی راب��ردوو وەک باسکراوە ،خنکان ،غ��ازی سۆپاو ئاگر کەوتنەوە و قوربانیەکانی پەرەمێز، کارەبا گرتن ،کەوتنەخوارەوە لە بینایەکان و داتەپینیان ب��ەس��ەر ک��رێ��ک��ارەک��ان، روداوەکانی هاتوچۆ ،هەڵدێران لە شاخ، م���ردن ب��ەه��ۆی بەکارهێنانی هەڵەی دەرمان ،جەڵتە و وەستانی دڵی لەناکاو و نەخۆشی شێرپەنجە ،بەرکەوتنی فیشەکی وێڵ یا کوشتنی بە ئامانج ،خۆکوشتن، ................. مایەی لێوردبوونەوە و بەدواداچونی زانستی ین ،ئەگەر واڵت لەو ئاستەدابێ لێکۆڵینەوە بۆ پێشهاتەکان بکات ،لێرەدا بایەخی وشیاری تاک لەسەر پاراستن و پارێزگاریکردن لە ژیانی خۆی دەردەکەوێ، ئ��ەو روداوان����ە و ب��ەو ج��ۆر و ئاست و شێوازانەی رویانداوە نیشانەی پرسیاری زۆر لەسەر ئاگایی ئێمە لەبارەی نرخی خۆمان دادەنێت ،کۆمەڵگای ئێمە سنورێکی
جوگرافی یە کە دەیان ساڵە سەدان کەناڵی راگەیاندن تێیدا ئیشدەکات ،لە کوێدا ئەو میدیایە بە ئەرکی خۆی هەستاوە وەک هەر راگەیاندێکی دیکەی واڵتان کە رۆڵبگێڕێت لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگا بە ئاراستەی کۆمەڵگایەکی تێگەیشت و پێگەیشت و تەندروست ،یا بەپێچەوانەوە تاکە پەیامی ئەو راگەیاندنە تەنها گوتارێکی سیاسی روتبووە. ئ��ەم��ڕۆ ی���ەک ک��ەن��اڵ��ی راگ��ەی��ان��دن دەتوانێ بە ئەندازەی وەزارەتێکی وەکو پەروەردە یا رۆشنبیری کاریگەری لەسەر بیرکردنەوەی خەڵک دابنێ ،خەڵکی ئێمە لەمەودا پێوستی بەوەیە فێربکرێت چۆن پانتاییەکانی سەوزایی لە کۆاڵن و ماڵ و گەڕەکی خۆی فراوانبکات ،پاک و خاوێنی دەم و ددان و جەستەی خۆیی و پاشان شەقام و فەرمانگە و قوتابخانەکەی بزانێت چەندەگرنگە ،کە شەوان دەخەون هەموو ک��ون و قژبنەکانی خانوەکەیان نەگرن تاکو بە غ��ازی سۆپا نەخنکێن ،کاتێک منداڵەکانیان گەورەدەبن و دەبنەکرێکار لەکاتی ئیشکردن باش خۆیان قایمکەن و لەهەموو روبار و ئاوێک کە هیچ ئاماژەیەکی مەلەکردنی لێ نییە نەچنە ناوی. ئەوەی ژیان بینادەکات تەنها سیاسەت ن��ی��ی��ە ،ب��ەڵ��ک��و م��رۆڤ��ی ت����ەواو کاتێک دروستدەبێ واڵت پێشدەکەوێ و داهاتوش گەشدەبێ ،پ��ەروەردەی کۆمەاڵیەتیش لە هەموو واڵتە پێشکەوتوەکان ئەولەویەتی ک��ارن��ام��ەی حکومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و میدیای ئازادو نا ئازادە.
27
جـوگـرافـی
Dec 2013 No 198
أ/ئاسیا /٢٥سعودیە
هەرجارەو واڵتێك
چۆمان تەقێدین
/١ناوی فەرمی /شانشینی عەرەبی سعودیە. /٢پایتەخت /ڕیاز ٥.٥٠٠.٠٠٠کەس. /٣مانای واڵت /ناوی واڵتەکە لەناوی ئال سعود وەرگیراوە کەلەئێستادا ئەم خانەوادەیە دەستی بەسەر کورسی فەرمانڕەوایی واڵتەکە وهەموو شتێکی بواری ئابووری وبازرگانی و وەرزشی وکۆمەاڵتیدا لەسعودیەدا گرتەوە. /٤دانیشتوان ٣٠.٠٠٠.٠٠٠ /کەس. /٥رووبەر٢.١٤٩.٧٠٠ /کیلۆمەتر چوارگۆشە. /٦ڕۆژی سەربەخۆیی/٢٠ /م��ای��و١٩٢٧/ سەربەخۆیی لەبەریتانیا ،لەڕێکەوتی /٢٣
وتن وتن پێشکه پێشکه
28
سێبتەمبەر ١٩٣٢/تەواوی شانشینی سعودیە لەژێر شانشینی عەرەبی سعودیە یەکگرت. /٧نەتەوە ١٥ /نەتەوەی تیا کەئەمانەن. ع���ەرەب ،%٧٦.٩نونریسیدنیت(نری)،%٦ بەنگال ،%٤کورد ،%٣پونجاب ،%٣سۆماڵ،%٣ ماالیالی ،%٢ئیگۆر(ئۆیگۆر) ،%٢تۆلۆڤا،%١ تورک ،%١بلۆچ ،%٠.٢تای ،%٠.٢ئینگیز،%٠.٢ ئۆرۆمۆ.%٠.٢ /٨ئایین /ئیسالم ( %٩٦.٥سووننە ،%٧١.٥ شیعە ،)%٢٠هندۆسی ،%٣مەسیحی،%٠.٣ بوزی.%٠.٢
/٩زمان /عەرەبی فەرمی /١٠دراو /ڕیال= ١٠٠هەالال. /١١زانینی خوێندن ونووسین.%٦٥ / /١٢رژێمی دەسەاڵت /شانشینی ڕەهای بێ سەروبەرە ،لەگەڵ هەبوونی دوو ئەنجوومەن، یەکەمیان ئەنجوومەنی وەزیرانە ،دووەمیان نیشتمانییە کەئەنجوومەنی شوورای پێ دەڵێن، کەتەنیا ئەنجوومەنێکی شکلییە. /١٣داهاتی نەتەوەیی٩٣٠.٠٠٠.٠٠٠.٠٠٠ / ملیار دۆالر لەساڵێکدا. /١٤بەشی تاک لەداهاتی نەتەوەیی٣١.٠٠٠ /
جـوگـرافـی
Dec 2013 No 198
www.lawanikurdistan.org www. lawanikurdistan. org
دۆالر. /١٥زەویی کشتوکاڵی %٣/لەرووبەری واڵت. /١٦ب��ەره��ەم��ی کشتوکاڵی/گەنم ،جۆ، خورما ،خوێ ،سەوزە ،میوە. /١٧س��ام��ان��ی ئ��اژەڵ��ی٩٥ /م��ل��ی��ۆن سەر پەلەوەر٩ ،ملیۆن سەر مەڕ٥ ،ملیۆن سەر بزن، ١ملیۆن سەر حوشترومانگا. /١٨بەرهەمی کارەبا١١٠ /ملیار کیلۆوات کاتژمێر. /١٩سامانی سروشتی /گازی سروشتی، نوحاس ،زێر ،زیو ،نەوت کەڕۆژانە نزیکەی ٩بۆ ١٠ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بەرهەم دەهێنێ. /٢٠پ��ی��ش��ەس��ازی ی��ەک��ان��ی /دەره��ێ��ن��ان وپااڵوتنی نەوت ،چیمەنتۆ ،سەماد ،ڕەقی، بەرهەمی پالستیکی. /٢١دەرچووەکانی /نەوت وبەرهەمەکانی نەوت. /٢٢هاتووەکانی /جل وب��ەرگ ،ئۆتۆمبێل وپ��ێ��داوی��س��ت��ەک��ان��ی ،ئ��ام��ێ��ری ک��ارەب��ای��ی وئەلکترۆنی ،خ��واردەم��ەن��ی ئ��ام��ادەک��راو، هەموو پێداویستەکانی چاپەمەنی ،کەلوپەلی بیناسازی. /٢٣هاوبەشی بازرگانی /ئەمریکا ،واڵتانی یەکێتی ئەوروپا بەگشتی و بەریتانیا و ئەڵمانیا بەتایبەتی ،واڵتانی کەنداوی عەرەبی وواڵتانی تری عەرەبی ،چەند واڵتێکی ئەفریقی ،کۆریای باشوور و تایوان وچین ویابان وکەنەدا. /٢٤ش��ارە گرنگەکانی /مەککە ئەم شارە
ڕووگە(کەعبە)ی موسڵمانانی تێدایە کەهەموو موسڵمانان لەسەرتاسەری جیهانەوە ڕووی تێ دەک��ەن ،مەدینە ئەم ش��ارەش مزگەوتی پێغمبەرمەحمەد(د.خ)تێدایە کەلەمزگەوتەکەدا گۆری پێغەمبەر مەحمەد(د.خ)ی پەیامبەری ئیسالمی تێدایە ،موسڵمانان لەسەرتاسەری جیهاندا سااڵنە ل���ەوەرزی ح��ەج ڕووی تێ دەکەن ،جددە ،دمام ،باحە ،ئەبها ،جازان، ع��ەرع��ەر ،تبوک ،سکاکا ،ب��ەری��دە ،حائل، نەجران ،ئەحسا. /٢٥پێگەوسنووری جوگرافی /ناوچەی کەنداو لەخۆرهەاڵتی ناوەڕاست لەخۆرئاوای ئاسیا.لەباکوورەوە هەرسێ واڵت��ی کوێت وعێراق و ئەردەن ،لەخۆرهەاڵتەوە واڵتی قەتەر و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب ولەگەڵ کەنداوی فارسیی ولەباشوورەوە هەردوو واڵتی سەڵتنەی عومان ویەمەن ول��ە خ��ۆرئ��اواوە دەریای سوورە. /٢٦داب��ەش��ی جوگرافی /واڵتەکە دابەش کراوە بەسەر سیانزدە ناوچە واتە میرنشین. /٢٧کورتەیەک لەمێژووی سعودیە /یەکەم نەتەوە کەلەواڵتی سعودیە ژی��اوە ئەویش نەتەوەی پموودە ،دوات��ر کاتێک پەیامبەر ئیبراهیم ل��ەک��وردس��ت��ان��ەوە ه��اج��رەی ژنی وپەیامبەری ئیسماعیلی کوڕی کەمنداڵێکی ساوابوو ،هێنایە ناوچەی مەککەی سعودیە ل���ەوێ ب��ەج��ێ هێشتن و ل����ەدوای نەمانی ئ��اووخ��ۆراک لێیان پەیامبەری ئیسماعیلی س���اوا ت��ووش��ی توونێتیێکی زۆر دەب��ێ��ت،
بەاڵم لەوکاتەدا لەژێر پێیەکانی دا ئاوەکی سازگار دێ��ت��ەدەرەوە کەدواتر بەئاوی زمزم ناسراووە ،لەگەڵ پەیامبەر ئیبراهیمی باوکی ڕووگە(کەعبە)ی بنیادنا بەمەش بناغەی شاری مەککە دورست کراوە ،لەهەمان کاتدا ژنەکی لەیەکێک لەهۆزە عەرەبییەکان هێنا بەمەش خێڵی قوریش دورست بوون ،دوای چەندین سەدە شاری مەدینە لەالیەن یەهوودییەکانەوە دورست کرا ،ئیتر بەم شێوەیە هەردوو شاری مەککە و مەدینە دەرکەوتن لەناوچەی حیجازی سعودیە ک��ەدووش��اری سەر ڕێگای کاروانی بازرگانی بوون کەدەتوانین بڵێین دوودەوڵە تەشاری بەهێزی نیمچەدوورگەی عەرەبی ب��وون ،ب��ەاڵم هەردووکیان لەژێرکاریگەر و هەژمونی ئیمپراتۆریاکانی ئێرانی و رۆمی دابوون ،چەندین هۆز و تیروتایەفەی عەرەبی لەو واڵتە ژیاون تاسەرهەڵدانی ئاینی ئیسالم هۆزەیتر و تایەفەی عەرەبییانە نەتەوەیەکی پ���ەرش وب�ڵ�اوو هەمیشە ل��ەگ��ەڵ یەکتری ن��اک��ۆک وش��ەڕ وملمالنێیان ه��ەب��وو ،وەک��و شەڕوملمالنێیەکانی هۆزەکانی عەبس وزوبیان، کەزیاتر لەچل ساڵی خایاند ،لەساڵی(٤پ.ز) دەوڵەتی کەند دام��ەزرا کەتاساڵی(٦٣٠ز) بەردەوام بوو ،لەساڵی(٥٧٠ز)سوپای دەوڵەتی ئەکشومی حەبەشی بەسەرکردایەتی ئەبرەهە ئەشرم(٥٨١-٥٣١ز)هێرشی کردەسەر شاری مەککە بەمەبەستی ڕووخاندنی ڕووگە(کەعبە)، بەاڵم لەوکارەدا سەرکەوتوو بوو ،و ئەو ساڵە لەالیەن عەرەبانەوە ناونرا ساڵی فیل ،چونکە
وتن وتن پێشکه پێشکه
29
جـوگـرافـی
Dec 2013 No 198
پێشکهوتن
30
بەفیل هێرشیان هێنان ،لەهەمان ساڵدا پەیامبەری ئیسالم مەحمەد(١ک٦٢٢/ز١١-ک٦٣٢/ز)(د.خ) لەدایک بوو کەئەمەش سەرەتایی گۆرانکاریەکی مەزن بوو لەواڵتەکەوجیهان ،لەساڵی(٦١٠ز) س��روش ب��ۆ پەیامبەری ئیسالم پەیامبەر مەحمەد (د.خ)ه���ات لەالیەن ی��ەزدان��ەوە بۆ یەکتاپەرستی کردنی خەڵکی ،بەاڵم تووشی کێشەهات لەالیەن دەسەاڵتدارانی قورەیشی شاری مەککە ،پەیامبەر مەحمەد (د.خ)سوور بوو لەسەر باڵوکردنەوەی پەیامەکەی تائەوەی بەشێکی کەم لەخەڵکی شارەکە کەبەشێکی ک��ەس وک��اری خ��ۆی ب��وون ب��ڕاوی��ان پێهێنا، لەساڵی(٦١٤ز)نزیکی١٠٠کەس لەموسڵمانان پەنایان بردە بەر نەجاشی ئەێحمە(ئەرمها) (٦٣٢-٦١٠ز)پ���ادش���ای شانشینی ئەکسومی حەبەشی ئەویش بۆماوەیەکی کاتی پەنای دان، بەاڵم دواتر لەژێر فشارەکانی قورەیشییەکان گەڕاندنیەوە بۆمەککە ،ڕۆژ بە ڕۆژ ژم��ارەی موسڵمانان زیاد بوو ،کەئەوە بوو موسڵمانان ناچاربوون مەککە بەرە و مەدینە بەجێ بهێڵن کەخودی پەیامبەر مەحمەد(د.خ)کۆچی کرد بۆ مەدینە ،کەئەم کۆچ کردنە بەسەرەتایی ساڵنامەی کۆچی دائەنرێت واتە کۆچ کردنە لەسەرەتاکانی ساڵی(٦٢٢ز)بوو ،دوای ئەوەی پەیامبەر مەحمەد(د.خ)گەیشتە مەدینە یەکەم شت مزگەوتی دورست کرد وەدوات��ر وەسیقی مەدنیەی دەرکرد کەبەیەکەم دەستوور دائەنرێت لەمێژووی ئیسالمدا ،کەبەپێی وەسیقی مەدنیە برایەتی لەکۆچکرەکان وپشتیوانەکان دورست ک��رد ،ئیتر ب��ەم شێوەیە ئیسالم لەمەدینە سەرکەوتنی ب��ەدەس��ت هێنا ،دوات���ر چەند شەڕ لەنێوان دەوڵەتەشاری مەککەومەدینە ڕووی��دا وەک��و ش��ەڕی ب��ەدر ل��ەس��اڵ��ی(٦٢٤ز) لەبیرەکانی بەدر کەموسڵمانان سەرکەوتن، وەلەساڵی(٦٢٥ز)جەنگی ئوحود ڕوویدا کەچەند کەسێک لەموسڵمانان بۆمەبەستی دەستکەوتنی مادی چیای ئوحودیان بەجێ هێشت کەئەمەش ب��ووە سەرکەوتنی قوریشییەکان ،لەساڵی (٦٢٧ز)قوریشییەکان بەنیازی داگیرکردنی مەدینە هێرشیان کردەسەر موسڵمانان ،بەاڵم موسڵمانان خەندەقیان لەدەوروبەری مەدینە دورس��ت کرد بۆمەبەستی پاراستنی شارەکە کەلەئەنجام دا موسڵمانان سەرکەوتنیان بەدەست
هێنا ،لەساڵی(٦٢٨ز) پەیامبەر مەحمەد(د.خ) بۆمەبەستی حەج کردن لەشاری مەککە گەیشتە حودیبیە ،بەاڵم قورەیشییەکان ڕێگایان پێ نەدا کەدواتر ئاشتەوایی حودیبیە هاتەکایەوە لەنێوان ه���ەردوو الدا ،موسڵمانان بەسەرکردایەتی پەیامبەر م��ەح��م��ەد(د.خ) جەنگیان ک��رد و سەرکەوتن تێدا ،لەساڵی(٦٢٩ز) بۆمەبەستی هێرشی مەککەلەقورەیشییەکان گرتنی کردەسەر شارەکە لەئەنجامدا شارەکە ئازاد کرا ،دواتر موسڵمانان تەواوی نیمچەدوورگەی عەرەبیان گرت ،لەدوای کۆچی دوایی پەیامبەر مەحمەد(د.خ)ئەبوبەکرسەدیق(٦٣٤-٦٣٢ز) ب��ووەی��ەک��ەم خەلیفەی موسڵمانان و دوات��ر عومەرکوڕی خەتاب(٦٤٤-٦٣٤ز)بووەخەلیفەی دووەمی ڕاشدینییەکان کەتوانی ئاینی ئیسالم لەدەرەوەی نیمچەدوورگەی عەرەب باڵو کاتەوە، زۆربەی واڵتانی ئیسالمی ئێستا داگیربکات و ئاینی ئیسالم تێداگەشەبکات ،دواتر واڵتەکەبووە بەشێک لەخەالفەتی ئەمەوییەکان(-٦٦١ ٧٥٠ز)ب��������ووە ق��ەڵ��ەم��ڕەوی��ی خ��ەالف��ەت��ی ع��ەب��اس��ی��ی��ەک��ان(١٢٥٨-٧٥٠ز)وەن��اوچ��ەی حیجازی ب��ووە قەڵەمڕەویی میرنشینەکانی وئەخشیدی(٩٦٩-٩٣٥ز)وتۆلۆنی(٩٠٤-٨٦٨ز) ودەوڵ��ەت��ی سەلجوقییانی ت��ورک��ان(-١٠٥٥ ١١٩٤ز)بەاڵم ناوچەکانی تری واڵتە هەرلە ژێردەسەاڵتی خەالفەتی عەباسییەکاندا(-٧٥٠ ١٢٥٨ز)بووووە ،دواتر ناوچەی حیجاز گەڕایەوە بۆ ژێردەسەاڵتی خەالفەتی عەباسییەکان(-٧٥٠ ١٢٥٨ز) ناوچەی حیجاز بووەبەشێک لەدەوڵەتی دەوڵ��ەت��ی ف��ات��ی��م��ی(١١٧١-٩٠٩ز) دەوڵەتی ئەیوبی(١٢٥٠-١١٧١ز) کوردان شوێنی دەوڵەتی فاتیمی گ��رت��ەوە وەئیتر ب��ارودۆخ��ی حیجاز وەکو خۆی مایەوە تائەوەی لەساڵی(١٢٥٠ز) ب��ووە بەشێک لەدەوڵەتی مەمالیک(-١٢٥٠ ١٥١٧ز)ی م��ی��س��روە دوات����ر ک��ەوت��ە ژێ��ر دەسەاڵتی عوسمانییەکانەوە(١٩٢٣-١٢٩٩ز) وەلەناوچەکانی تری واڵتەکە لەساڵی(١٧٤٤ز) دەوڵەتی یەکەمی سعودیە لەالیەن مەحمەد عەبدولوەهاب(١٧٩١-١٧٤٤ز)وەتاساڵی()١٨١٨ ئەم دەوڵەتە بەردەوام بوو ،چونکە لەوساڵدا سوپای میسر بەفەرماندەیی ئیبراهیم پاشا کوڕی مەحمەد عەلی پاشا دەوڵەتی یەکەمی سعودیەی لەناوبرد ،لەساڵی(١٨٢٤ز)دەوڵەتی دووەمی
سعودیە دامەزرا لەالیەن سوڵتان تورکی کوڕی عەبدوڵاڵ(١٨٣٤-١٨٢٤ز)وەلەساڵی(١٨٣٤ز) میرنشینی چیای شەمەر(ئەل ڕەشید)لەالیەن عەبدوڵاڵ کوڕی ڕەشید(١٨٤٧-١٨٣٤ز)دامەزرا، دەوڵەتی دووەم��ی سعودیە لەساڵی(١٨٩١ز) لەالیەن سوپای میرنشینی چیای شەمەر(ئەل ڕەشید)بەسەرکردایەتی میرمەحمەد کوڕی ع��ەب��دوڵ�ڵا(١٨٩٧-١٨٧٣ز) میرنشینی چیای شەمەر(ئەل ڕەشید)ڕووخا ،دواتر بنەماڵەی ئەل سعود سەریانهەڵدا وەلەساڵی(١٩١٣ز) پادشا عەبدولعزیز کوڕی عەبدولرەحمان کوڕی فەیسل ئ��ەل س���ع���ود(١٩٥٣-١٩٣٢ز) توانی ناوچەی ئەحسالەسەر کەنداو بگرێت ناوچەی نەجدی ناوەندی سعودیە دەست بەسەردابگرێت و ت��ورک��ەک��ان وبەریتانییەکان وەک��و میری ن��ەج��د دان��ی��ان پ��ێ��دان��ا ل��ەس��اڵ��ی(١٩١٥ز)، ل��ەس��اڵ��ی(١٩١٦ز)ش��ەری��ف حوسین شەریفی مەککەلەناوچەی حیجاز شۆڕشی عەرەبی گەورەی دژی دەسەاڵتی عوسمانییەکان بەرپاکرد بەپشتیوانی بەریتانیا وەعوسمانییەکانی لەناوچەکەوەدەر ناوەلەنێوان سااڵنی(-١٩١٩ ١٩٢٥ز)کێشە کەوتنە نێوان پادشا عەبدولغزیز ک��وڕی عەبدوڵرەحمان ک��وڕی فەیسل ئەل سعود(١٩٥٣-١٩٣٢ز)وشەریف حوسین شەریفی مەککەلەئەنجامدا شەریف حوسین شەریفی مەککە لەناوچەکە وەدەرنا ،لەساڵی(١٩٢٥ز) پادشا عەبدولعزیز کوڕی عەبدولرەحمان کوڕی فەیسل ئەل سعود(١٩٥٣-١٩٣٢ز) بووەپادشای حیجاز و نەجد و دواتر ناوچەکانی تری ئێستای سعودیە دەست بەسەردا گرت وەلەڕێکەوتی/٢٣ سپتمپر١٩٣٢/ناوەکەی بووە شانشینی عەرەبی سعودیە ،لەساڵی(١٩٣٨ز)بۆیەکەم جار نەوت لەواڵتەکە دۆزای���ەوە کەبۆهۆی پێشکەوتنی واڵت��ەک��ە ،وەس��ع��ودی��ە ل���ەدژی ب��زوون��ت��ەوە رزگاریخوازەکانی کورد یارمەتی رژێمی سەدام حوسێنیان داوە ،واڵتی سعودیە شوێنی سەرەکی تیرۆیستان ب��ووە کەبوونەمایەی هەڕەشە بۆئارامی وئاسایشی ناوچەکەوجیهان ،لەئێستادا سعودیە هۆکاری سەرەکی نائارامییەکانی ناوچەکەیە وەکێلگەی بەرهەم هێنانی تیرۆستە وەسەرکردایەتی سعودیە کەوتەدژایەتی کردنی واڵتانی ناوچەکەوجیهان.
ئـــەدەب
Dec 2013 No 198
تریفەیەک لە مانگەشەو کانیاوێک لە خۆشەویستی کەژاڵ ئیبراهیم خدر
www.lawanikurdistan.org پێشکهوتن
١ ئەم ئێوارە تریفەی رووی تۆ پڕە لەمانگەشەو پڕە لەهەناسەی جۆگەلەی گوڵە شعر پرە لەسیمای کانیاوی وەنەوشەیی دەبن بەئەستێرەی گەش ماچت دەکەن زۆر لەسەرخۆ ٢ کەدەتبینم دەبم بە گزنگی الوالوی قژت دەبم بە شەبەنگی بەیانی دەچمە باوەشی هەورەوە دەبم بەئاسکە کێوی دڵت ٣ کەدەتبینم باخچەیەکی لەگوڵە هەنار دەبیە بروسکەی چۆلەکەیەکی تەریوو دەبیە شەپۆلیکی سەرشێتی تاساو دەچیتەوە باوەشی روبار ٤ بۆنی نێرگر لە گەاڵی رۆحت دێ دڵت گەالوێژی بەهار چرپەی ناسک دەبن بەجریوەی باڵندەو دڵۆپ دڵۆپ پەخش دەبێت بەسەر الشەی ساردو سرما دەرژێتە خوار ٥ تۆ تونیەتیت بەکەناری ئاسودەیی دڵم دەشکێ چاوت بۆتە شەوێکی ئەنگوستەچاو پەپولەی دڵت کۆترێکە ماچی دەکەم شینایی شەونم دەنوێنێ ٦ خۆشم دەوێت لێوت کوانوی سەمای منە
دەبیت بەئاهەنگی شەوی شعرم رۆحت دەرونێکی گەشە دەنکە زەنگیانەی ئاسۆی منە وەکوو تیشکی ئەستێرەیەک دێت و دەچێت ٧ نیشتمانەکەی دڵی تۆ پرە لەهەوری سپی پڕە لەئەوینی جوانی بەرگی ئااڵو وااڵ دایدەپۆشێ تۆ پەلکەزێڕینەی بەهاریت نمەی بارانێکی جوانیت بڵێسەی بااڵم بۆنی عەتری پەرچەمی تۆ دەگرێ ٨ شعرێکم شەو بەخەبەر هات نمە نمە بوو بەباران بوو بەنێرگز لە باخێکدا سەوز دەچێ بوو بەخەندەو ئاسۆیەکی کەش زەردەپەڕیش بەدرەختێ ٩ تیشکی هەتاوی بزەی سەر ڕوومەتی تۆ گواڵڵەی عەشق و ئەوینە بارانی پڕ ئەستێرەی چاوت بۆتە گوڵێکی رەنگ و رەنگ بۆتە نەخشی پەلکەزێڕینە ١٠ ئاسمانی خەیاڵت دەبێت بەووشەی شیرین دەبارێ بەسەر نوسینا هەر وشەیەکی ناخت تەزووی شنەی گەشی گوڵێکە پەرش دەبێت،سەوز دەبێت بەسەر ناخا ١١ ووشەکانت شەپۆلێکی پڕ لەمانگن
تابلۆی دەستی نیکارکێشن تەلی کەمانچەی مۆسییقارن بەئەسپایی لەنێو دەریای چاوەکانما دێن و دەچن ١٢ بۆ گەروی پڕ لە ئاوازی تۆ تریفەیەک دەهۆنمەوە پڕبێت لەباخچەی خۆشەویستن بەبێ ئەوان من نانوسم پەنجەرەی دڵم ،،زمانی الڵە بەبێ ئەوان دەروێشی رۆح و ئەندێشەم پەڕەی سپیەکی بەتاڵە ١٣ ڕێگای عەشقم گرتۆتە بەر هەزار هێندە هەورازو نشێو بێ هەنگاوەکانم دەگا بەتۆ خۆرم لە ئاسۆیەکدایە هەرچەندە دنیا تاریک بێ ڕووناکیەکەی پرشنگ دەدا لە چاوی تۆ ١٤ چاوت پڕە لەهەاڵڵەی عەشق و نامۆی رێگەی مانگەشەوی تاریک چراوگی ئەستێرەی فرمێسکت دەداتە رۆشنایی ژیانم بۆیە هەردەم هیوای پشکۆیەکی گەورەم بەرەو لوتکە هەڵدەکشێ باخی نیشتیمانم ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خونچەی سەرکەوتن دەنۆشێ ١٥ هەندێ جار شعرێکم شەیدای شەونمی بەربەیان دەبێت هێندە شیرین و مەست دەبێ پڕ دەبێ لەشنەی نمەی باران نمە نمە دادەکات و بۆ چاوێکی شین دەگەڕێ
31
گــشــتــی
Dec 2013 No 198
ئاستەکانی الوان لە بەشداری سیاسی
بڕوا رەمەزان ساڵەیی
ب��ەش��داری کردنی سیاسی :بەواتای چاالکی هەڵبژاردنی ی��ان خۆبەخشی، ک��ە دەبێتە ه��ۆی ژیانێکی گشتی بۆ هاواڵتیان ،ئەم هەڵبژاردنەی هاواڵتیان لە ژیانی گشتی ،واڵت لەگەڵ واڵت جیاوازی هەیە .بەشداریکردن لەسەر بوونی مەودای ب��ارودۆخ راوەستاوە ،کە هەلی بەشداری کردنی پێ دەبەخشێ ،هەروەها مەودای گڕوتینی هاواڵتیان لە بەشداری کردنی لە کارکردنی گشتی.
چوار ئاست هەیە بۆ بەشداری کردن: ا -ئاستی بااڵ :ئەوانەن کە پیادەی چاالکی سیاسی دەکەن ئەو ئاستانە دەگرێتەوە ،کە سێ مەرج لەو شەش مەرجانەی تێدایە :ئەندامبوونی لەو رێکخراوە سیاسیە ،وە بەخشین لەو رێکخراوە یان لەو کاندیدە ،وە ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی سیاسی بە شێوەیەکی ب���ەردەوام ،ب��ەش��داری لە هەڵمەتەکانی بانگەشە ،ئاراستەکردنی پەیام دەربارەی
پیشەگەری راگەیاندنکاری لە هەرێمی کوردستاندا
ئەرشەد خالیل شوانی
پێشکهوتن
32
رۆژنامەنووس بەرپرسیارەتیی زیاتری هەیە لە چاو خەڵکی ئاسایی بۆ گوتنی ڕاستی
راگەیاندنکار وەکو پیشە بەرپرسیارەتی ئەخالقی بەندە بەخودی تاک ،بۆ ئەوەی کارێک ببێتە پیشە ،دەبێ ڕەهەندی ئەخالقی تێدا بێ بۆ ئەوەی هەست بە پیشەیەکەت بکەیت ،دەبێ پابەند بێت بەو پێوەر و ئاکارانەی بەندە بەپیشەکەوە « لەڕووی ئەخالقیش ڕۆژنامەوانی ئێستا پیشەیە لەبەر ئەو دوو بەرپرسیارەتییە مۆدێرنەی بەسەر ڕۆژنامەنووسیدا سەپێنراوە ،یەکەم رۆژن��ام��ەن��ووس بەرپرسیارەتیی زیاتری هەیە لە چاو خەڵکی ئاسایی بۆ گوتنی ڕاستی ،دووەم ئەرکێکی گەورەتری لەسەر شانە ب��ۆ چاودێریکردنی ب��ە چاالکیی سیاسی .لە راگەیاندندا لە ڕاستی قورستر نییە ،چونکە زانیاری لە تەواوی دنیا بە خێرایی پێمان دەگات ،ئەمەش بەدەر لە توانا ئێمەیە ڕاستییە کە دەست نیشان بکەین ،ئێمە پێمان وایە کێشەی مۆدیرنی « ڕاستی» ئەوەیە راگەیاندنی ئێستا جەماوەرێکی هەیە ،ئەمەش وات��ە ئەو
فاکتانەی راگەیاندن پێشکێشیان دەکا لێکدانەوەی جیاجیایان بۆ دەک��رێ لە ڕووی جوگرافی و کولتوورییەوە ،چونکە جەماوەری راگەیاندن فرە کولتوور و لە فرە ناوچەی جوگرافین ،هەندێ لە مامۆستایانی ڕۆژنامەوانی زیاتر جەخت دەکەنە سەر پاڵنەری ڕۆژنامەنووسان نەک گەڕان بە دوای ڕاستی ئەولەویەتی ڕۆژنامەنووسی دەبێـت بریتی بێت لە نووسینی بێالیەنانە، سەربەخۆیی سیاسی و بەتەنگەوەهاتنی ج��ەم��اوەر ،وات��ا پەیامنێر و نووسەر و بەرهەمهێنەرانی ڕۆژنامەوانی دەبن بەسەر خ��ۆرەی چاخی زان��ی��اری ،رۆژنامەنووس قیاس دەکرێ بە ڕاستی نەک دەسکەوتی کەسانی ،پابەندبوون ب��ە ڕاستییەوە کۆڵەگەی پیشەی ڕۆژنامەوانییە ،پێوستە لە هەرێمی کوردستان دەسەاڵتی راگەیاندن بۆ باڵوکردنەوەی زانیاری هاوسەنگ بێ لەگەڵ ئەرکی کۆمەاڵیەتی بۆ گوتنی ڕاستی و دادوەری.
گــشــتــی
Dec 2013 No 198
کاروباری سیاسی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی، ب��ۆ خ����اوەن پ��ای��ەی س��ی��اس��ی ی���ان بۆ رۆژنامەگەری ،گفتوگۆ لە سیاسەت لەگەڵ کەسانی دەرەوەی دائیرەی ئاستەنگە ،کە چواردەوری تاکی داوە. ب -ئاستی دووەم :گرنگیپێدەرانی چاالکی سیاسی ئەو ئاستانە دەگرێتەوە ،کە دەنگ ئەدەن لە هەڵبژاردنەکان و ب��ەردەوام��ب��وون بە شێوەیەکی گشتی ،لە رووداوی گۆڕەپانی سیاسی. ج -ئاستی سێ یەم :ئەو کەسانەی کە گرنگی بە کاری سیاسی نادەن ئەو ئاستانە دەگرێتەوە ،کە گرنگی بە
ک��اری سیاسی ن��ادەن ،هیچ پاشەکەوت ناکەن بۆ کاری سیاسی ،هیچ کاتێک یان داهاتێک دابین ناکەن بۆ کاری سیاسی، ئەگەر چی هەندێکیان ناچار بەشداری دەکەن ،بەتایبەت لە کاتی قەیرانەکان ،یان کاتێ کە هەست بکەن کە بەرژەوەندییە راستەوخۆیەکانیان لە مەترسیدایە ،یان بارودۆخی ژیانیان لەژێر تێکچووندایە. د -ئاستی چوارەم :توندڕەوە سیاسیەکان ئەوانە دەگرێتەوە ،کە لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا کار دەکەن ،پەنا دەبەنە بەر شێوازەکانی توندو تیژی. ئەو تاکەی کە دژایەتی ئەنجام ئەدات بەرامبەر کۆمەڵگە بە گشتی و بەرامبەر
سیستەمی سیاسی بە شێوەیەکی تایبەت، یان پاشەکشە دەکات لە هەموو شێوازەکانی ب��ەش��داری و دەچ��ێ��ت��ە پ��اڵ ری��زەک��ان��ی گوێ نەداران(الالمبالین) ،یان روو لە بەکارهێنانی وێنەیەک لە بەشداری دەکات، کە پڕە لە تاکڕەوی و توندوتیژی ،کە ئەم کارە جێگای قەبوول نیە لە چوار چێوەی دیموکراتی و رێزی راو رای بەرامبەر ،لێرە ووتەیەکی نووسەری فەرەنسی(ڤۆلتێر) بە نموونە دەهێنمەوە :من جیاوازم لەگەڵ رای تۆ ،بەاڵم ئامادەم ژیانی خۆم ببەخشم بۆ بەرگری کردن لە پێناو مافەکەت لە تەعبیرکردن لە ڕایی خۆت.
هیمداد ابراهیم
لەرۆژگاری ئەمڕۆماندا هاوڕێیەتی زیاتر کەوتوەتە ناو ناوەندەکانی خوێندن بەهەردو رەگەزی جیاوازەوە کە بوەتە شتێکی تەقلیدی و چاولێکەری
پێشکهوتن
بەڕوانینی من بۆ ژیان ناتوانرێت ژیان مانای خۆی ببەخشێت ئەگەر مرۆڤەکان گرنگی بە پەیوەندیە کۆمەاڵیەتیەکان ن����ەدەن ،م��رۆڤ��ەک��ان ک��ەم ت��ا زۆر ئەم هەستەیان تێدا بەدی دەکرێت بۆ ئەوەی کەمێک لەژیانیان تەرخان بکەن بۆ ئەم پەیوەندیە کۆمەاڵیەتیە و لەگەڵ کەسانی دەوروب����ەرو نزیکەکانیان گرنگی بەم پەیوەندیە بدەن ،بێ گومان هاوڕێیەتیش یەکێکە ل��ەو پەیوەندیانە کەکاریگەری لەسەرخودی کەسەکان دەبێت گرنگی لەوەدایە بتوانین کێ یە ئ��ەوەی دەبێتە هاوڕێت ،راستە هاوڕێکان زۆرن بەاڵم لەم رۆژگارەی ئەمڕۆماندا هاوڕێی راستەقینە کەمن روخسارەکانیان بەشێوەیەکی جوان و گەشاوە دەر دەکەوێت ،بەاڵم لەناخەوە وەک دڕکێکی ژەه���راوی وان بۆیە بیر خستنەوەی زەرورە کەبزانین ئ��ەوەی هاوڕێمانە کێیە؟ لەرۆژگاری ئەمڕۆماندا هاوڕێیەتی زیاتر کەوتوەتە ناو ناوەندەکانی
خوێندن بەهەردو رەگەزی جیاوازەوە کە بوەتە شتێکی تەقلیدی و چاولێکەری، چونکە دێتە بەرچاومان کە هاورێتەی تەنیا بۆکات بەسەر بردن و بەرێکردنی رۆژگاری ژیانە بۆیە وا زەرورە هەوڵەکانمان بۆ هاوریەتیەک بێت پێ بوترێ هاوڕێی راستەقینە با هەوڵی ئەوە بدەین لەگەڵ ه���اورێ یانێک بژین خ���اوەن بەرنامەو پرۆگرامێکی دروست بن بۆژیانی داهاتویان، هەمیشە هەنگاوەکانی ژیانیان بۆداهاتوێکی پر ئامانج و گەشبین و ئاواتەکانیان بێت. بۆیە گرنەگە لەکاتی دۆزینەوەی هاورێتیدا لەهەمو ک��رداروب��ی��رو بۆچون رەوش��ت و وردەکاریەکانی ژی��ان لە تۆ بچێت ئەو شتێکی مەحاڵە ،ب��ەاڵم هەوڵی ئەوەبدە کەتۆ ئەوبیت و ئەویش تۆبیت واتا لەسەر کردارو رەوشت و بیرو بۆچون لەیەکتر نزیک بن هاورێ واتا هاو خەمبونی تۆ واتا گرنگی دان بە گرفت و کەم کردنەوەی خەمەکانی ژیانت نەک هاورێک لە پێناو سامان.
www.lawanikurdistan.org
هاورێیەتی
33
وەرزش
Dec 2013 No 198
مانچستەر یونایتد و وەرزێکی خراپ بێستون تەحسین
پێشکهوتن
34
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یەکێک لە یانە هەرە بەهێز و ناودارەکانی ناوخۆی ئینلگلتەرا و جیهان ،ئەو یانەیە لە سەرەتای دروستبوونیەوە تاکو ئێستا توانیویەتی س��ەدان نازناوی ناوخۆیی و جیهانی بەدەستبهێنت وس��ەدان یاریزان پێبگەێنێت و داهاتێکی سەرسورهێنەر کۆبکاتەوە و ببێتە کۆمپانیایەکی گەورەی بەرهەمهێنان ،هاوکات مێژوویەکی گەورە لە تۆپی پێ ،بە جۆرێک هەر کاتێک باس بێتە سەر مێژووی تۆپی پێ لە جیهان ئەوا یەکسەر یانەی مانچستەر دێتە ناو ناوان و بایەخ و گرنگی خۆی دەردەخات. هەڵبەتە هەموو یانەیەک بەمەبەستی مانەوەی بە زیندویەتی و نوێکردنەوەی خوێنی جەستە و بەهێزبوونی زیاتر سااڵنە بەردەوام گۆڕانکاری گەورە لەخۆیدا دەکات و یاریی زانی تازە لەتیپی دووم دێن و یاریزانی
نوێدەکڕێ و راهێنەری تازە دادەمەزرێنێ، یانەی مانچستەر ساڵی رابردوو پاش ئەوەی پیاوە ئەفسوناویە سکۆتلەندیەکە پاش بیست ساڵ و بەدەستهێنانی دەیان نازناو، یان بڵێین چارەکی دەسکەوتەکانی یانەکە دەستی لەکار کێشایەوە ،وەکو شوێنگرەوە و دانانی کەسێکی شیاو بۆشوێنی دێڤد مۆیسی سکۆتلەندی راهێنەری پێشوی یانەی ئێڤەرتۆنی دەستنیشانکرد. لەگەڵ کڕینی چەند یاریزانێکی وەک ڤانپێرسی لە ئەرسنال و مروان فلینی لە ئێڤەرتۆن و عەدنان ئازوری بەلجیکی ،لەگەڵ دەسبەکاربوونی ئەو راهێنەر و یاریزانەکانی لەخول و وەرزی نوێی یانەکە ،ئەنجامی یانەکە وەکو پێوست نین بەتایبەتی لەخولی ئینگلیزی کە تاوەکو ئەم ساتە یانەکە لە پلەی هەشتەمی ریزبەند دێ��ت ،کە زۆر دەگمەن ئەو یانەیە لەو شوێنەدا دەبێت و
بەردەوام لە پلەی یەکەم و دووەمی ریزبەند کێبڕکێ دەکات. ئەو ئاستە نزمەی یانەکە وایکردووە چ بەرپرسانی ئیداری یانەکە و چ چاودێرانی وەرزش���ی خ��وێ��ن��دەوەی ج��ۆرا و ج��ۆری بۆبکەن ،ک��ە هێندێک وا لێکدانەوەی ب��ۆدەک��ەن هێشتا ی��اری��زان��ان هێدمە یا سەدمەی رۆشتنی راهێنەری ئەفسانەیی فێرگسۆنیان بەرنەداوە ،کە بەڕاستی ئەو نەک هەر راهێنەربوو بەڵکو بەردەوام وەکو روح لەناو دڵ و گیانی ه��ەر یاریزانێک لەکاتی یاریکردندا گیانی فێرگسۆن دەبینرا، هۆکارێکی دیکە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە گرێبەستەکانی ئەوجارەی یانەکە بۆ کڕینی یاریزانان لە ئاستی پێوستدا نەبوون ،یا بەجۆرێکی دیکە زۆر یاریزان هەیە لەو ئاستەنین کە درێسی یانەی مانچستەر بپۆشن ،ئەو بۆچونە رای هەر یەک لە پیتەر
وەرزش
Dec 2013 No 198
www.lawanikurdistan.org
شمایکلی دانیمارکی گۆڵچی ئەفسوناوی پێشتری یانەکە و مایکل ئۆینی هێرشبەری پێشتری ئینگلیز و یانی لیفەرپول و مانچستەرە. بە تایبەتیش قسەزۆر لەسەر یاریزانی بەلجیکی مەراون فلینی دەکرێ کە پێشتر لە دوا ساتەکانی خۆیدا سێر ئەلێکس داوایکرد ،ئەو کاتیش کە بۆ یانەی ئێڤەرتۆن یاری دەکرد وەکو ستونی ناوەڕاستی یاریگا دەردەک��ەوت و هێڵی دواوە و پێشەوەی یانەکەی بەیەکەوە دەبەستەوە ،تەنانەت زۆر جاریش شوێنی هێرشبەری دەگرتەوە و گۆڵی تۆماردەکرد ،لە بەرامبەردا ئێستا یاریزانەکە ئاستی دابەزیوە و لەناو یاریگا تەنیا تەماشی تۆپ دەک��ەت و هیچ رۆڵ و کاریگەریەکی نەماوە ،ئەگەرچی ئێستا لەژێر سایەی راهێنەری پێشوی دێڤد مۆیس یاریدەکات. گەرچی بەهێزبوونی یانەکانی کێبڕکێکاری وەک ئەرسنال و چێلسی و لیڤەرپول و مانسیتی دەکرێ وەک هۆکارێکی الوەکی الواز سەیربکەین ،بەاڵم خۆ هەموو ساڵ ئەو ملمالنێیە لە نێوان یانەکان هەر هەبووە و کەچی مانیش پێشەنگی گرتووە ،هاوکات هۆکارێکی دیکەی ئاستی نزمی یانەکە بۆ
دابەزینی تواناکانی پاتریس ئێڤرا و جۆن ئێڤانس و ریۆفێردیناد دەگێڕنەوە کە هێڵی بەرگریان شپرزەکردووە و لە سەرجەم یاریەکان نەیاتوانیوە هێڵی بەرگری بپارێزن و ب���ەردەوام یانەکە گۆڵی خ���واردوە ،لە کاتێکدا لەسەردەمی سێر هێڵێکی بەرگری توند لە ریزەکانی دواوەی تیپەکە شەڕی دەکرد و زۆرجاریش بە گۆڵ تۆمارکردن هاوکاری یاریزانانی هێرش بەریان دەکرد، کە ئ��ەوەش خاڵی گەش و سەرکەوتنی یانەکەبوو. پێوستە ئەوەش بگوترێ کە لەسەرەتای دەسبەکاربوونی هەر راهێنەرێک لە یانەیەکی خ��اوەن ج��ەم��اوەر و مێژوو و شکۆمەند ب��ەردەوام ئەو کێشانە رودەدەن و هەموو راهێنەرێک لە سەرەتایی کارەکانی ئەو کێشانەی بۆ دێتەپێش ،کە پێشتریش سێر لەسەرەتای دەسبەکاربوونی هەمان گرفتی هەبوو تا دوات��ر کەوتە سەرسکە ،بەاڵم کێشەکە ئەوەیە جەماوەر و وەرزشوانان سەبر و ئارامیان نییە و بەردەوام و هەموو ساتێک و لەهەر بارودۆخێکدا بێت دوای ئەنجامی ب��اش دەک���ەن ،ئێستاش وەک هەوڵێکی دیکە بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی تیپەکە دێڤد مۆیس دوای پەنجا ملیۆن
ی��ۆرۆی ک��ردوە بۆ کڕینی مارکۆ ریۆسی هێرشبەری ئەڵمانی یانەی بروسیادۆرتمۆند، وەک هەنگاوێکی دێکە بۆ هاتنەوە سەرێگای تیپەکە. ئێستاش کە مانگی شوباتی داهاتوو قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی نوێدەسپێدەکات یانەی مانچستەر کە لەسەر زیاتر لە جامێک شەڕدەکات ،خولی ئینگلیزی ،جامی هەمان واڵت ،خولی پاڵەوانانی ئەوروپا ،پێویستی ب��ەوە هەیە لەماوەیەکی کورتدا بەخۆی بکەوێتەوە و ریزەکانی خۆی پتەوبکاتەوە، بە تایبەتیش کە چاوەڕێ دەکرێ لەگەڵ نزیبکوونەوەی هەموو پاڵەوانیەتیەکان ملمالنێکان سەخت و دژوارتربن ،چونکە ل��ەن��اوخ��ۆی واڵت یانەکان ش��ەڕ لەسەر بەشداریکردنی پاڵەوانێتیەکانی ئەوروپا دەکەن و یانەکانی خوارەوەش بۆ مانەوە لە خولی پریمەرلیگ دەجەنگن ،لە بەرامبەردا لە خولی پاڵەوانانیش زیاتر لە یانەکەش بەجدی هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ناز ناوەکە دەک��ات ،وەک ری��ال و بەرشە و بایرن و چێلسی و دۆرتمۆند و پاری سان جێرمان، بۆیە دەبێت مان بەزوترین کان خۆی بەهێز بکات
پێشکهوتن
35
وەرزش
Dec 2013 No 198
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و بەریککەوتنی بەهێز لەتیف سابیر
پێشکهوتن
36
پاش راکێشانی تیروپشکی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی ٢٠١٣ ٢٠١٤و کۆتایی هاتنی قۆناغی کۆمەڵەکان ،کەچوار یانەی ئینگلیزی و چواری ئەڵمانی و سێی ئسپانی و یەکی ئیتاڵی و یەکی فەرەنسی ،لەگەڵ هەرسێ یانەی گەاڵتەسەرای تورکی و زینتی روسی و ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی ،سەرکەوتن بڕیار وایە لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٤شەڕێکی سەخت لەنێوان یانەکان بۆ بڕینی بلیتی قۆناغی هەشت دەسپێبکات ،هەوڵدەدەین خوێندەوەیەکی خێرا بۆ رووبەرووبوونەوەکان بکەین کە پێدەچێ یاری بەهێزو گرنگ لەخۆی بگرێ. ی��ان��ەی بەرشەلۆنەی ئسپانی ل��ە ب��ەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدایە کاتێک لە یاریگای
ئیماراتی ئینگلتەرا رووبەڕووی یانی مانچسترسیتی دەبێتەوە ،ئەو یاریە تاڕادەیەک بەالی ئینگلیزەکاندا دەشکێتەوە ،بەتایبەتی کاتێک یانەکەیان بەسەر پەرشتی راهێنەری تازە مانوێل پلگرینی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و هێڵێکی ناوەڕاست و هێرش ب��ەری ئاگرینی هەیە ،گەرچی یانەی بەرشەلۆنە ئێستا لە پلەی یەکەمی خولی ئسپانی دێ ئەنجامەکانیش باشن و تا ئەو کاتیش میسی دەگەڕێتەوە ،بەاڵم پێناچێ بەرشە ئەو شەڕە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ بێنێ. م��ی�لان ئەتلەتیکۆ م��ەدری��دی��ش یاریەکی بەهێزدەبێ ،چونکە میالن هیوای بەخولی ئیتاڵی الوازب��ووە و ئێستاش شەر لەسەر ئەوە دەکات چەند قۆناغێکی دیکە لە پاڵەوانیەتیەکە
سەرکەوێ ،الی خۆشیەوە تیپەکەی کۆستاو دیگۆسیمۆنی ،کە پێشەنگی خولی ئسپانی لەگەڵ بەرشە دابەشکردوە و بەخاڵ ئەوەی یەکەمیان پێشەنگە ،بەهێز و تین و گۆڕێکی زۆرەوە بەشداری دەکات و بۆ سێ خاڵی یاریەکە شەڕی مان و نەمان دەکات. یاری نێوان بایرن میونغ و ئەرسنال کە کۆپی هەمان یاری وەرزی رابردووە ،رووبەرووبونەوەیەکی سەخت دەبێت ،گەرچی پاش وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی ل��ەالی��ەن پیپ گ��واردی��ۆال یانە ئەڵمانیەکە زۆر بەهێزبووە و ئاستی سەرسورهێنەر پێشکەش دەک��ات ،بەاڵم لە یادیشمان نەچێت یانەی ئەرسنال بەتواناکانی ئۆزێل و والکۆت و رامسی ئەگەرێکی زۆری هەیە ،یانە باڤاریەکە
وەرزش
Dec 2013 No 198
www.lawanikurdistan.org
بەزەویدا بداو بلیتی قۆناغی هەشت ببڕێ. ریال مەدرید شالگە یاریەکی ئاست مام ناوەند دەبێ ،بەهۆی نزمبونەوەی ئاستی یانە ئەڵمانیەکە کە دەکرێ بڵێین بەهۆی هێزی یانەی ریال ئەو یانەیە هەلی زیاتری هەیە بۆ گەیشتن بۆ قۆناغی داهاتوو ،گەرچی بەردەوام خاک و جەماوەری یانە ئەلمانیەکان بۆ یانەکانی ئیسپانیا سەر ئێشە و گرفتیان دروستکردوە ،بەاڵم دەکرێ بڵێن تای تەرازو بەالی یانە ئسپانیەکە دایە. مانچستەر یونایتد و ئۆلۆمپیاکیۆسی یۆنانی، ئەگەر ئەنجامەکانی یانەی شەیتانە سورەکان بکەینە پێوەر دەبینین ،کە ئەمساڵ ئەو یانەیە وەکو پێوست نییەو تا کاتی ئامادەکردنی ئەو خوێندەوەیە لە پلەی حەوتەمی خولی ئینگلیزی دێت ،بە پێچەوانەی یانە یۆنانیەکە کە ئەنجامی باشی هەیەو دەکرێ موفاجەئە دروستبکات ،بەاڵم ئەزموون و پالن و زیرەکی دیڤد مۆیس رەنگە یانەکەی سەرخات. پاریسانجێرمان بایرلیفەرکوزنی ئەڵمانی، وێ��دەچ��ێ ئ���ەم ق��ۆن��اغ��ە دوا ق��ۆن��اغ��ی یانە ئەڵمانیەکەبێ ،چونکە کاتێک لە کۆمەڵەکەشی سەرکەوت لە دوایاریدا توانی بلیتەکە ببڕێ، گەرچی هیچ شتێک لە تۆپی پێ محاڵ نییە، بەاڵم بەهۆی بەهێزی یانە فەرەنسیەکە هەموو
پێشبینییەکان لە بەرژەوەندی دان ،بەتایبەتی کە ئەو ساڵ ئەو یانەیە بەهۆی یاریزانان ئیبراهیۆفیچ و کافانی و پاستۆری و تیاگۆ سێلڤا ئاستێکی نموونەی بەسەر پەرشتی راهێنەر لۆران بالنی فەرەسنی پێشکەش دەکەن. چێڵسی ئینگلیزی و گەالتەسەرای تورکی، سەر ئەنجام ئاواتەکەی جۆزێ مۆرینۆ هاتەدی کاتێ هیوای خواست رووبەرووی یانە تورکیەکە ببێتەوە ،یانەی مانشینی پاش ئ��ەوەی یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی دەرکرد توانی هیواکانی خۆی بۆ ملمالنێکانی ئەو پاڵەوانیەتیە نوێبکاتەوە، بەتایبەتیش کە خاوەنی چەندین یاریزانی بەتوانای وەک دیدێ درۆگبا ،وسلی شنایدەر ،دێربی کاوت، کۆلۆتۆرێ و فلیپی میلۆیە ،لە بەرامبەردا یانەی چێڵسی بە سەرۆکایەتی مۆرینۆ رەنگە ئەمساڵ لە سەرەتای دروستکردنی تیپێکی بەهێزدابێ، چونکە ئەنجامەکانی جێگیر نین و هەڵبەز و دابەزیان پێوەدیارە ،ئەم یاریەش تام و چێژی تایبەتی خۆی دەبێت. دوایاری ئەم جارە یاری نێوان دووەمی وەرزی رابردووی خولەکە یانەی بروسیادۆرتمۆند و یانە سەرسەختەکەی روسی یانەی سپاتلی زینت سانپترس بۆرگی روسی ،گەر لە یانە ئەڵمانیەکە دەسپێبکەین ،دەزانین ئەنجامەکانی ئەو ساڵی
یانەکە بە راهێنەرایەتی یۆرگن کلۆپ وەک ساڵی رابردوو نییە ،کە بە رادەیەکی زۆر هیوای بەدەستهێنانی خولی ئەڵمانی لەدەستداوە ،بەاڵم دەبێت ئەوەش بڵیین کە پێکانی زیاتر لە پێنج یاریزانی سەرەکی یانەکە کاریگەری هەبووە، کە هەر یەک لە ماتسهۆمز ،م��ارس شمێلزر، جۆندۆجان ،سۆبۆتیج ،الس بیندەر کەم نییە ،لە بەرامبەردا یانە روسیەکە ئەوەمان بە بیردێنێتەوە کە لەم چەند ساڵەی دوایی یانەکانی چ روسیا بێت چ واڵتانی ئەوروپای رۆژه��ەاڵت ئەنجامی باشیان هەبووە و بە سەختی کێبڕکێیان کردووە، بۆیە دەکرێ بڵێین بە لەبەر چاوگرتنی واقیع ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی دۆرتمۆند دایە ،بەاڵم دیسان وەک دەگوترێ هیچ لە تۆپی پێ محاڵ نییە. بەم جۆرە چاوەڕوانی مانگێکی پڕ لە مالمالنێی نێوان یانە گەورەکانی ئەوروپا دەکەین ،کە جودا لە خولی پلە یەکی ناوخۆیی واڵتەکانیان هەموو یانەکە کۆی هەوڵ و کۆششەکانی خۆیان دەخەنەگەڕ تاکو لەو پاڵەوانیەتیە شتێک بکەن و پاڵەوانی خۆیان بسەلمێنن ،تەنها ماوە بڵین هەموو ئەو یانانەی کە یاری یەکەمیان لە یاریگای خۆیان نییە هیوایەکیان زیاترە لەو یانانەی کە یەکەم یاری لە یارگای خۆیان ئەنجام دەدەن.
پێشکهوتن
37
رەنگــاوڕەنــگ
Dec 2013 No 198
د ه راستیی سەرنجڕاکێش داهێنهری چپس بۆ ناو قوتوهكهی! لهسهر داوای خۆی( ،فرێدریك بۆر)ی داهێنهری چپسی پرینگلس ( )Pringlesپاش مردنی الشهكهی سوتێنراو دواتر خۆڵهمێشهكهی كرای ه ناو تابووتێكهوه ك ه لهشێوهی قوتوی پرینگڵسدا بوو!!
رامبۆو ههژاری سیلڤیستهر ستالۆنی ئهكتهری بهناوبانگی ئهمریكی پێش ئ �هوهی رۆڵی سهرهكی له فیلمی (ڕۆكی) دا ببینێت ،هێنده ههژار بووه ك ه سهگهكهی خۆی ب ه 50دۆالر فرۆشتووه! بهاڵم پاش ههفتهیهك ل ه بینینی ئهو ڕۆڵ ه لهو فیلمهدا ،ستالۆن سهگهكهی خۆی دۆزییهوه و ب ه 3ههزار دۆالر كڕییهوه!!
باشترین بیرۆك ه دیمهنی هۆڵی یهكێك ل ه سینهماكان له ش��اری ئهسینای پایتهختی یۆنان!! لێره خهڵكی بهمجۆره سهیری فیلم دهكهن! بێهیوابوون ل ه فهرههنگیدا نیی ه (فێیس) ناوی ئهو سهگهی ه ك ه ل ه رووداوێكدا ههردوو پهلی پێشهوهی لهدهستداوه ،بهاڵم خۆی لهسهر ئ �هوه ڕاهێناوه ك ه لهسهر دووپهلی دواوه بڕوات!!
پێشکهوتن
38
ب��ااڵب �هرزت��ری��ن ه���هرزهك���اری بهڕازیل ئێلیسانی سیلڤا ئ �هو كچه بهرازیلیهی ن��او وێنهكهی ه كه لهگهڵ ههریهك ل ه خوشكهكهی و خۆشهویستهكهیدایه ،تهمهنی ئیلیسانی تهنها 17ساڵ ه و درێژیهكهی 206سانتیمهتره!!
رەنگــاوڕەنــگ
Dec 2013 No 198
مهیمونێكی پێشكهوتوو (كانزی) ناوی ئهو مهیموون ه شامپانزیهی ه ك ه تهمهنی 31 ساڵ ه و فێركراوه ك ه ئاگر بكاتهوه و خواردنیش بۆخۆی ئاماده بكات!!
كوشندهترین رووه ك ل ه واڵتی ئوسترالیا جۆره دارێك ههی ه ك ه ناوی (دێندرۆسنید)ه ،گهر دهست ل ه گهاڵی ئهم داره بدهیت ئهوا زۆر بهسهختی بریندارت دهكات یاخود ل ه ههندێ حاڵهتدا رهنگ ه بتكوژێت!!
پشوویهكی سهیروسهمهره بهنرخترین ئهڵقهی جیهان ك ه ل ه ئاڵتوون و ب �هردی نهیزهك و ئێسكی داینهسور دروستكراوه!!
ساڵ ب ه سا ڵ خۆزگهم ب ه پار مرۆڤهكانی ساڵی پهنجاكان ل ه رۆژێكدا 16بۆ 18جار پێدهكهنین ،بهاڵم مرۆڤی ئهم سهردهم ه ل ه رۆژێكدا نزیكهی چوار بۆ شهش جار پێدهكهنێت!! (خەندان)
www.lawanikurdistan.org
ویالیهت ه یهكگرتوهكانی چین! وهك دهزانن زمانی فهرمی ویالیهت ه یهكگرتووهكانی ئهمریكا زمانی ئینگلیزیی ه ك ه 317ملیۆن هاواڵتی لهو واڵتهدا بهو زمان ه دهدوێن ،بهاڵم ژمارهی ئهو كهسانهی ك ه ل ه واڵتی چین ئینگلیزی دهزانن لهوانهی ئهمریكا زۆرترن!! ههرچهنده زمانی ئینگلیزی زمانی فهرمی ئهو واڵت ه نییه! بێگومان ئهمهش دهگهڕێتهوه بۆ زۆری دانیشتوانی ئهو واڵته
پێشکهوتن
39
چــاالکــی
Dec 2013 No 198
د ه زانیاری گرنگ سهبارهت ب ه مێشك .10ل ه كاتی خ�هو بینیندا ،مێشك ل ه ههموو كاتێكی دیك ه چاالكتره و زیاتر وزه بهكاردههێنێت
.9گوێگرتن لهو میوزیك و گۆرانیانهی ك � ه ح���هزت لێی ه مێشكت ل � ه جهنجاڵی دووردهخاتهوه و چاالكی پێدهبهخشێت
.5ههڵهی ه ك ه دهوترێت مرۆڤ بهدرێژایی ژیانی كهمتر ل ه %1ی مێشكی بهكاردههێنێت، بهڵكو %10ی مێشكی بهكاردههێنێت.
.8تهنها ل ه یهك رۆژدا ،ح�هوت ههزار بیرۆك ه ب ه مێشكی مرۆڤدا دێت!
.4بادهمی مێشك ( )Amygdalaئهو بهشهی ه ل ه مێشكدا ك ه بههۆیهوه ههستهكانی مرۆڤ ب ه رووخساریدا دهناسینهوه ،بۆ نموون ه گهر كهسێك خهمبار بێت یاخود توڕه یان دڵخۆشبێت ب ه دهموچاویدا ههستی پێدهكهین.
.7مێشك توانای بهرههمهێنانی 10بۆ 23 ی كارهبای ههیه وات وزه
پێشکهوتن
40
%20 .6ی خوێن و ئۆكسجینی لهش ب ه تهنها بۆ مێشك دهڕوات
( .3ئۆكسیتۆسین) ئ�هو مادهیهی ه ك ه مێشك دهری���دهدات و بههۆیهوه ههستی «خۆشهویستی»مان لهال دروست دهبێت! كهوات ه خۆشهویستی ل ه مێشكهوه سهرچاوه دهگرێت ،نهك دڵ
.2مێشك ههرگیز ههست ب ه ئازار ناكات، سهرئێش ه هیچ پهیوهندیهكی ب ه مێشكهوه نییه ،بهڵكو بههۆی ئازاری ماسولكهكانی سهرهوه سهرئێش ه دروست دهبێت.
.1ئهو بهشانهی مێشك ك ه بهرپرسیارن ل ه (هێشتنهوهی بیرهوهریهكان بۆ ماوهیهكی درێژخایهن) ،لهكاتی خهوتندا لهكاركردن رادهوهستن ،ههربۆی ه %90ی ئهو خهونانهی ك ه دهیانبینین پ��اش خهبهربوونهوهمان بیرمان نامێنن(.خەندان)
هاوپیشەکانمان ،پەرلەمانتارانی یەکێتی بڕۆن پرسیار بکەن مەسافەی نێوانمان چەندە؟ لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لە وەاڵمی بابەتێکی ڕەخنەییەم لە هەندێ سیاسەتی چەوت ،چەند هاوپیشەیەکم پەرلەمانتارانی یەکێتی بە زمانی بازاڕی و دوور لە ڕەچاوکردنی هاوپەیمانیەتیمان هاتنە دەنگ و بە بوغز و حقدەوە دوان! لەبەر چەند هۆکارێک نەمویست دەم و دەست وەاڵمیان بدەمەوە وەک: *ه����ەردوو مەکتەبی سیاسی پ��ارت��ی و یەکێتی لە کۆبوونەوە بوون ،لە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیەشدا جارێکی تر جەختکردنەوە لەسەر هاوپەیمانیەتی کرایەوە ،کە لە ئەنجامیدا یەکێتی سوودمەندە و هۆکارێک دەبێت بۆ دەربازبوونی لەو بارە الرەی هەیەتی. *ئێمە دەمێکە هەست بەوە دەکەین یەکێتی بایی ئ��ەوەن��دەی تێدا نەماوە منافەسەیان بکەین ،هەڵبەت بۆ ئەمەش ئەنجامەکانی دوایین هەڵبژاردن دەریخست مەسافەی نێوانمان چەندە و جەماوەری کوردستان بڕیاریان دا سیاسەتی کێ قبوڵە و هێزی یەکەمە ،زلەی هۆشیاریشی سرەواندە کێ و ڕفزی کردەوە. *نووسین و گۆتنەکانی ئەو بەڕێزانە هێندە ب��ازاڕی بوو ،پێم وابوو سەرکردایەتیان هەر چەند پەرت و باڵویشن ،نازانین لەگەڵ کێیان بدوێن ،لەو بەڕێزانە دێنە دەنگ و هێندێک لە ئەمەکیان بەرانبەر بە پارتی نیشان دەدەن، بەاڵم کە وا نەبوو ،ناچارین بڵێین: کاک سیاسی موڕاهیق ،باس لەوە دەکەی س��ەرۆک ب��ارزان��ی ح��ەوت سەعات سەردانی کەرکووکی کردووە ،پێویست بەوە ناکات باسی گەوەرەیی و تێگەیشتنی پارتی و سەرۆک بارزانیت بۆ بکەم دەرب��ارەی کەرکووک ،هەر چەند باش دەزانی پاش ئەو سەردانە حەوت سەعاتییە ڕەوشی کەرکووک بۆ ماوەی دوو ساڵ ئارامی بە خۆیەوە بینی و تێگەیشتنی الیەنەکان و مێزەکانی گفتوگۆ بوون بە بەخشینەوەی ئارامی بۆ ش��ارە خێرلەخۆنەدیوەکە ،بەاڵم دەپرسم ئەو شانازییەی ئێوە دەیکەن گوایە زۆر لە کەرکووکن؟ جگە لە سیاسەتی تەسکی
حزبی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و دزی لە قووتی مندااڵنی ئەو شارە ،چیتری لێکەوتۆتەوە، ئەگەر بەدواداچوونت بۆی نەکردووە ،فەرموو سەیری ڕاپۆرتەکانی دەستەی نەزاهە بکە ئینجا تێدەگەی پێتڕۆدۆالر چ دکرێک دەکات لە ئۆرگانەکانی حزبەکەت؟! ی��ان دەڵێی ئێمە شاگەشکە بووینە بە هاتنی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ سەری بڵند ،خەڵکی کوردستان باش دەزانن پارتی و سیاسەتی حەکیمی سەرۆک هەمیشە خوازیاری ئەوە بووینە پەیوەندی نێوان هێز و الیەنەکان ئاسایی و دروست بێت کە دوا جار دەبێتە هۆکاری ئارامیی دەروونی بۆ خەڵکی کوردستان ،هەرچەند باشیش دەزانی عەقڵیەتی شەڕانگێزی زۆران کە خۆیان تاقی کردۆتەوە، هیچ ئەنجامی نەبووە ،لەئەنجامدا هەر بیری ئاشتیخوازی و یەکتر قبوڵکردن سەرکەوت کە لەوەشدا سەرۆک بارزانی و پارتی بەشی شێری بەردەکەوێ. هەڤاڵۆ خۆ ئەوە ئێمە نین هەوای دانیشتنی دەباشان کە تا ئێستا ساغ نەبۆتەوە ڕێککەوتنە یان نا ،شاگەشکەمان بکات؟ یا دەپرسین ئەرێ خێرە هەردوو جێگرانی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ،لە ماڵی بازرگانێک و بە نێوانگیری بازرگانێک شەیدای دیداری ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانن و خ��وازی��اری مانەوەی دەسەاڵتی پارێزگاری سلێمانین ،جا ئێمە شاگەشکەین یا ئێوە؟ ئەی ئەوە لە کەیەوە ئەو داهێنانە کراوە کردنەوەی گرێکوێرەکان بکەوێتە دیوەخان و مااڵن. ئیتر زۆر ماون وەاڵم بدەمەوە ،بەاڵم با بیکەم بەخاتری مەسافەی نێوانمان کە بیست کورسی پەرلەمانن ،کە لە خولی سێیەمی پەرلەمان زێتر لە دە ئەندامتان لەسەر کورسییەکانی ئێمە دادەنیشتن و پەالماریشتان دەداین ،وەاڵممان نەدەدانەوە ئەی هەڤاڵۆ ،زەمەنی موجامەلە و خاتر خاترانێش چوو.
ئومێد خۆشناو
«نووسین و گۆتنەکانی ئەو بەڕێزانە هێندە بازاڕی بوو ،پێم وابوو سەرکردایەتیان هەر چەند پەرت و باڵویشن ،نازانین لەگەڵ کێیان بدوێن ،لەو بەڕێزانە دێنە دەنگ و هێندێک لە ئەمەکیان بەرانبەر بە پارتی نیشان دەدەن ،بەاڵم وا نەبوو»
دوایین بارینی بەفر
فۆتۆ :خەندان