pirs 171 web

Page 1

‫د‪.‬رێبوار کەریم مەحمود‪:‬‬ ‫سەرکردایەتی سیاسی کورد تاکتیکی هەبووە نەک‬ ‫ستراتیژ‪ ،‬هەر بۆیە دەستکەوتەکانیش سنوردار بووە‬ ‫ل‪5‬‬

‫‪171‬‬

‫فرمێسک مستەفا‪،‬‬ ‫ئافرەتێک لە تەنیایی‬

‫ل‪8‬‬

‫باڵوکراوه‌یه‌کی ئازاده‪ ‌،‬یه‌کێتی الوانی دیموکراتی کوردستان مانگی دوو جار ده‌ری ده‌کات‪ .‬سێشه‌ممه‌ ‪2013/1/22‬‬

‫قادر عەزیز‪ :‬کوردستان لەرووی‬ ‫ئاسایشەوە شامی شەریفە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دیموکراسیەتی تێدا نییە‬ ‫ل‪3‬‬

‫لەم دیمانەیەدا «قادر عەزیز» سکرتێری گشتی حزبی ئایندەی کوردستان تیشک دەخاتە سەر‬ ‫چەندین بابەتی گرنگی پەیوەست بەهەرێم و بەغدا و باس لە بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان‬ ‫دەکات‪ ،‬سەبارەت بەوەی سەرۆکی هەرێم ناوی ناوچە جێناکۆکەکانی بەبڕیارێک کرد بە ناوچەکانی‬ ‫دەرەوەی ئیدارەی هەرێم‪ .‬جەخت لەوەش دەکاتەوە کە کوردستان لە رووی ئاسایشەوە سەقامگیرە‪،‬‬ ‫وەک ئەو بە شامی شەریف ناوی دەب��ات‪ ،‬بەاڵم پێشی وایە هێشتا بەرنامەکانی دیموکراسی لە‬ ‫کوردستان جێگیر نەبووە‪ .‬راشیدەگەیەنێت کە دروستکردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە لە‬ ‫الیەن مالیکییەوە کاردانەوەیە بەرامبەر هەڵوێستەکانی هەرێمی کوردستان‪.‬‬

‫مام سمایل‪:‬‬

‫هاواڵتیان دەڵێن‪ :‬نەخشەی بنەڕەتی پرۆژەکان‬ ‫دەستکاری دەکرێن‬ ‫هاواڵتیانی دانیشتووی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون‪ ،‬گلەیی ئەوە دەکەن کە نەخشەی بنەڕەتی پرۆژەکان دەستکاری کراون‬ ‫و لەالیەن کۆمپانیاکانەوە زەوییەکانی خزمەتگوزاری کراون بە خانوون یان گۆڕاون‪ ،‬یان هەر نەکراون‪ ،‬بەڕێوەبەری گشتیی‬ ‫وەبەرهێنانی هەولێریش ئەوە رەتدەکاتەوە‪.‬‬

‫ل‪6‬‬

‫کاک نێچیرڤان خۆی داوای‬ ‫بینینی منی کردووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫نەیانهێشتووە بیبینم‬

‫ل‪10‬‬


‫‪2‬‬

‫ژماره‌ ‪171‬‬

‫‪2013/1/22‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫کۆبوونەوەکەی سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ سەرۆکی هەرێم‪،‬‬ ‫دۆخی سیاسی بەرەو قۆناغێکی تر دەبات‬

‫ئا‪ :‬پرس‬

‫دوای وەستانی کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکان لە ساڵی ‪ ٢٠١١‬و‪،‬‬ ‫دواتر کۆبوونەوەی نافەرمی و تاک تاکی حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن‬ ‫لەگەڵ دوو حزبەکەی دەسەاڵت‪ ،‬هەفتەی رابردوو بۆ یەکەمجار‬ ‫و بەشێوەیەکی فەرمی سێ س��ەرک��ردەک��ەی ئۆپۆزسیۆن‬ ‫لەگەڵ مەسعود بارزانی‪ ،‬وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان‬ ‫کۆبوونەوە‪ .‬بەگوێرەی ئەو هەواڵەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی‬ ‫هەرێم باڵوکرایەوە‪ ،‬کۆبوونەکە ئیجابی بووەو بڕیاردراوە کە‬ ‫کۆبوونەوەکان درێژەیان هەبێت بۆ گەیشتن بە خاڵی هاوبەش‬ ‫و تێگەیشتنی زێتر لەسەر مەسەلەی چاکسازی و یەکڕیزی‬ ‫ناوماڵی کوردستانی و گەڕاندنەوەی ئەو یاسایانەی کە رەهەندی‬ ‫نیشتمانیان هەیە‪ ،‬بۆ پەرلەمانی کوردستان‪.‬‬ ‫دوای کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سێ سەرکردەکەی‬ ‫ئۆپۆزسیۆن‪ ،‬مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە بۆ‬ ‫تاتوێکردنی پێشنیارەکانی ئۆپۆزسیۆن‪ ،‬بەگوێرەی زانیارییە‬ ‫رۆژنامەوانیییەکانیش‪ ،‬وابڕیارە کۆبوونەوەکانی نێوان دەسەاڵت‬ ‫و ئۆپۆزسیۆن دەست پێبکاتەوە‪ ،‬بۆ ئەو مەبەستەش دکتۆر‬ ‫بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی‪ ،‬لەالیەن یەکێتی و پارتییەوە‬ ‫راسپێردراون بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکان‪.‬‬ ‫ئەبوبەکر کاروانی‪ ،‬ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو‪:‬‬ ‫ئەگەر کۆبوونەوەکە بەرهەمی نەبێ‪ ،‬رەنگە بەرەنجامی‬ ‫پێچەوانە بێتەوە‬ ‫لەبارەی گرنگی کۆبوونەوەی کەسە یەکەمەکان‪ ،‬ئەبوبەکر‬ ‫کاروانی‪ ،‬پێیوایە ئەگەر خودی کۆبوونەوەی کەسە یەکەمەکان‬ ‫گرنگی تێدا بێت‪ ،‬دەکرێ لە دوورووەوە شرۆڤەی بکرێت‪ ،‬وەک‬ ‫ئەو دەڵێت «دەکرێ ئومێدێکی زیاترمان پێببەخشێت‪ ،‬بەوەی‬ ‫کە دەرگا بکرێتەوە بەرەو رووی چارەسەر کردنی گرفتەکان و‬ ‫دروستکردنی تێگەیشتنێکی هاوبەش لەبارەیانەوە»‪ .‬دەشڵێت‬ ‫«الیەنی دووەمی ئەوەیە‪ :‬ئەگەر کۆبوونەوەی کەسە یەکەمەکان‬ ‫شکست بخوات‪ ،‬ئەو بارودۆخەی کە بەدوایا دێت باروودۆخێکی‬ ‫نائومێدتر و خراپتر دەبێت»‪.‬‬ ‫ناوبراو سەرکەوتنی کۆبوونەوەکان دەبەستێتەوە بە کرداریی‬ ‫چاکسازی کردن لەالیەن دەسەاڵتەوە‪ ،‬رایدەگەیەنێت «ئەوەی‬ ‫وا دەک��ات کۆبوونەوەی کەسە یەکەمەکان رۆڵی هەبێت و‬ ‫گۆڕانی ئیجابی لە بارودۆخەکەدا وەدی بێنێت‪ ،‬ئەوەیە تاچەند‬ ‫هەنگاوی کردەوەیی ب��ەدوادا دێت و سەرۆکایەتی هەرێم و‬ ‫دەس��ەاڵت ریفۆرم و گۆڕانکاریی دەس��ت پێدەکات‪ ،‬ئەمە‬ ‫مەرجی سەرکەوتنی کۆبوونەوەکانە‪ .‬هەر چەندە من ئیرادەو‬ ‫هەنگاوەکانی چاکسازی الواز و سست دەبینم»‪.‬‬

‫ئەو‪ ،‬ئامادەبوونی هەر سێ سەرکردەکەی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ «کۆبوونەوەی کەسە یەکەمەکان جیاواز دەبێت‪ ،‬چونکە‬ ‫سەرۆکی هەرێم بە ئیجابی دەبینێت‪ .‬هۆشداریش دەدات ئەگەر کۆبوونەوەکانی پێشوو کە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی‬ ‫کۆبووەنەوەکە بەرهەمی نەبێ‪ ،‬رەنگە بەرەنجامی پێچەوانە دەبەسترا‪ ،‬زۆر شتیان گەاڵڵە کردووە و گەیشتوونەتە ئەو‬ ‫باتەوە‪.‬‬ ‫رادەیەی کە سەرکردە پلە یەکەمەکان قسەی خۆیان هەبێت و‬ ‫لەگەڵ یەکتری کۆببنەوە‪ .‬ئەمەش دەبێتە هەنگاوێکی ئەرێنی‬ ‫عارف روشدی‪ ،‬ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی‪:‬‬ ‫و ئەو هۆکارانەی کە رێگربوون چارەسەری بۆ دەدۆزرێتەوە»‪.‬‬ ‫هیوام وایە هەوو الیەک لە ئاست بەرپرسیارێتی دابێت و‬ ‫دوور کەوێتەوە لە بەرژەوەندی بەرتەسکی حزبی و شەخسی‬ ‫عەبدولستار مەجید‪ ،‬ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی‬ ‫بەبڕوای عارف روشدی‪ ،‬هەموو کۆبوونەوەیەک هەنگاوێکی ئیسالمی‪:‬‬ ‫پێشکەوتووە‪ ،‬چونکە دۆخی ئێستای عێراق هەمووان دەخاتە دەس���ەاڵت بە چاکسازی ک��ردن دەت��وان��ێ واب��ک��ات کە ئەم‬ ‫بەردەم بەرپرسیارێتی مێژوویی‪ .‬پێشیوایە هەر دوورکەتنە و کۆبوونەوەیە جیاوازبێت‬ ‫تەنگژە و ناتەباییەک لەنێوان هێزە سیاسییەکان بەزەرەری بەبڕوای ئەو‪ ،‬کۆبوونەکانی ئاییندە و ئەنجامەکانی دەریدەخات‬ ‫گەورە بۆ هەموووان دەگەڕێتەوە‪.‬‬ ‫کە ئایا کۆبوونەوەی سەرکردەکان ئیجابی بووە و رۆڵی هەیە‬ ‫بەرپرسەکەی یەکێتی‪ ،‬کۆبوونەوەکە بە ئیجابی دەبینێت و بووە یان نا‪ .‬عەبدولستار مەجید‪ ،‬دەشڵێت «دەس��ەاڵت بە‬ ‫رایدەگەیەنێت «ئەم کۆبوونەوەیە بەشێکە لەو هەنگاوانەی بۆ چاکسازی ک��ردن دەت��وان��ێ وابکات کە ئ��ەم کۆبوونەوەیە‬ ‫چارەسەر کردنی ئەو گرفتانە و گەیشتن بە خاڵی هاوبەشیی جیاوازبێت لە کۆبوونەکانی تر»‪.‬‬ ‫نیشتمانی و نەتەوەیی کە هەمووان پابەندبن پێیوەی‪ ،‬بۆ بەرپرسەکەی کۆمەڵی ئیسالمی‪ ،‬کۆبوونەوە و گفتوگۆ کردن‬ ‫بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانی کوردستان»‪.‬‬ ‫بۆ گەیشتن بە رێگە چارەی کێشە و گرفتەکان بەهەنگاوێکی‬ ‫ئەو لەگەڵ بەردەوامی کۆبوونەکان دایە و دەشڵێت «هیوام باش دەزانێت‪ ،‬بەتایبەتی کە ئۆپۆزسیۆن خاوەنی کارنامەی‬ ‫وای��ە ه��ەوو الی��ەک لە ئاست بەرپرسیارێتی دابێت و دوور خۆیەتی بۆ چۆنییەتی چارەسەری کێشەکان‪.‬‬ ‫کەوێتەوە لە بەرژەوەندی بەرتەسکی حزبی و شەخسی»‪.‬‬ ‫عارف روش��دی‪ ،‬کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن کاردۆ محەمەد‪ ،‬ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان‬ ‫لەگەڵ سەرۆکی هەرێم بە جیاواز وەس��ف دەک��رد و گوتی و سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان‪:‬‬ ‫قەیرانە سیاسییەکانی ئێستا‪ ،‬زەروورەتی گفتوگۆی هێناوەتە‬ ‫پێش‬ ‫«ئێستا دۆخەکە گەیشتۆتە ئاستێک کە ناتوانرێ بێدەنگی‬ ‫لێبکرێت‪ ،‬بۆ نوێکردنەوەی ئ��ەو داخ���وازی و چاکسازییە‬ ‫ریشەییەی کە ئۆپۆزسیۆن داوای کردووە‪ ،‬رەنگە وا پێویست‬ ‫بکات لە بەرزترین ئاستدا دووبارە قسەی لەبارەوە بکرێتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەگەر دەسەاڵت هەنگاوی کردەیی نەنێت بۆ گۆڕانکاری‪،‬‬ ‫ئەوسا هەر الیەنێک شێوازێکی تر بۆ مامەڵە کردن دەگرێتەبەر‬ ‫بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان»‪ .‬ئەمەش بەشێک بوو لە‬ ‫قسەکانی کاردۆ محەمەد‪.‬‬ ‫بەبڕوای ئەو‪ ،‬قەیرانە سیاسییەکانی ئێستا‪ ،‬زەروورەت��ی‬ ‫گفتوگۆی هێناوەتە پێش‪ ،‬چونکە وەک ئەو گوتی «نابێ‬ ‫فەرامۆشی پێویستییەکانی قۆناغەکە بکرێت‪ .‬لەبەر ئەوە‬ ‫حەتمەن زەمینەی باشتری هەیە»‪.‬‬ ‫لەگەڵ ئەوەی کە پێی باشە کۆبوونەکان بەردەوامی هەبێت‪،‬‬ ‫بەاڵم جەختیش دەکاتەوە کەدەبێ بەڵێن و پرۆژەکان بچنە‬ ‫واری کردارییەوە‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪171‬‬

‫‪2013/1/22‬‬

‫‪3‬‬

‫هەڵەکەی مالیکی بەخێر بۆ هەرێمی کوردستان‬ ‫گەرایەوە‪ ،‬کە ئێستا کورد دەتوانێ فشاری سوننەکان‬ ‫دژ بە مالیکی بەقازانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی‬ ‫لەگەڵ بەغدا بقوزێتەوە‬ ‫لەم دیمانەیەدا «قادر عەزیز» سکرتێری گشتی حزبی ئایندەی‬ ‫کوردستان تیشک دەخاتە سەر چەندین بابەتی گرنگی پەیوەست‬ ‫بەهەرێم و بەغدا و باس لە بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان‬ ‫دەکات سەبارەت بەوەی سەرۆکی هەرێم ناوی ناوچە جێناکۆکەکانی‬ ‫بەبڕیارێک کرد بە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ چەندین‬ ‫بابەتی دیکە‪.‬‬ ‫دیمانە‪:‬زیرەک عەبدولڕەحمان‬

‫قادر عەزیز‪ ،‬سکرتێری گشتی حزبی ئایندەی کوردستان‪:‬‬

‫کوردستان لەرووی ئاسایشەوە شامی شەریفە‪ ،‬بەاڵم دیموکراسیەتی تێدا نییە‬ ‫پرس‪ :‬رۆژ لەدوای رۆژ کێشەکانی عێراق زیاتر قوڵبوونەوە بەخۆیانەوە‬ ‫دەبینن‪ ،‬ئاسۆی چارەسەر کردنی ئەو کێشانەش هیچ کاتێک تروسکای‬ ‫ئومێدی لێ بەدی ناکرێت‪ ،‬چۆن قەیرانی ئێستا هەڵدەسەنگێنیت؟‪ ‬‬ ‫ق��ادر عەزیز‪ :‬ئەمەی ئێستا لەعێراقدا دەگ���وزەرێ‪ ،‬تەقینەوەی‬ ‫قەیرانەکەیە‪ ،‬دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر قەیرانەکە چارەسەر نەکرا‪،‬‬ ‫بەم شێوەی ئێستا تەقیەوەو گوزارشتی لەخۆی کرد‪ ،‬بۆیە ئەم‬ ‫تەقینەوەی ئێستاش ئەگەر چارەسەر نەکرێت کە جێبەجێکردنی داواو‬ ‫داخوازییەکانی خۆپیشاندەرانە‪ .‬ئەوا دوور نییە هەنگاوی تری بەدوادا‬ ‫بێ‪ ،‬کەئەویش شەڕی تایەفەگەری و دواجار دابەشبوونی عێراقە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬پێشتر سەرۆک کۆماری عێراق لەگۆڕەپانەکەدابوو بەجۆرێک‬ ‫لەجۆرەکان هەوڵی راگرتنی بااڵنسی دابوو لەنێوان الیەنەکان‪ ،‬لەبۆشایی‬ ‫تاڵەبانیدا تاچەند مەترسی تێکچوونی ئەو بااڵنسە هەیە‪ ،‬ئایا تائێستا‬ ‫کاریگەری هەبووە؟‪ ‬‬ ‫ق��ادر ع��ەزی��ز‪ :‬کاتێک س���ەرۆک کۆماریش لەگۆڕەپانەکەدابوو‬ ‫کێشەو قەیرانەکان هەر هەبوون و هەردرێژەیان هەبوو‪ ،‬بەاڵم دیارە‬ ‫بەدڵنیاییەوە بوونی سەرۆک کۆمار زۆرجار پێشی بەئاڵۆز بوون و‬ ‫تەقینەوەی قەیرانەکە دەگرت‪ ،‬بەاڵم لەئێستادا ئەو بوونەش نەماوە‪،‬‬ ‫بەهۆی نەخۆشی سەرۆک کۆمار‪ ،‬بۆیە مەترسی تەقینەوە و ئاڵۆز بوونی‬ ‫بارودۆخەکەی زیاتر کردووە‪ .‬‬ ‫پرس‪ :‬بەپێی دەستوور هەرکاتێک سەرۆک کۆماری عێراق ئامادەیی‬ ‫نەبێت جێگرەکەی دەسەاڵتەکانی دەبێت‪ ،‬جێگرەکەی ئێستاشی‬ ‫کەسێکی شیعەیەو بەنزیک لەمالکی ئەژمار دەکرێت ئایا بەکارهێنانی‬ ‫دەسەاڵتەکانی س��ەرۆک کۆمار لەالیەن ئ��ەوەوە تاچەند جێگەی‬ ‫مەترسییە؟‪ ‬‬ ‫قادر عەزیز‪ :‬جێگرەکەی ناتوانێ جێگەی سەرۆک کۆمار بگرێتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم دوای تێپەڕبوونی ماوەی یاسایی خۆی بەپێی دەستور لەالیەن‬ ‫پەرلەمانەوە کەسێک بۆ جێگرەوەی سەرۆک کۆمار دەست نیشان‬ ‫دەکرێت‪ ،‬کەئەو کەسەش بەدڵنیاییەوە لەالیەن شیعەوە نابێت‪ ،‬چونکە‬ ‫بەپێی تەوافوق پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردەو لەناو کوردیش‬ ‫پشکی یەکێتیە‪ ،‬کەدەبێ لەالیەن کوردەوە پڕ بکرێتەوە‪ .‬‬ ‫پرس‪ :‬کوردو هەرێمی کوردستان لەسەرەتاوە بانگەشەی ئاشتی‬ ‫و چارەسەرکردنی کێشەکانی کردووە‪ ،‬ئایا توانیویەتی بەشێوەیەکی‬ ‫ئاقاڵنی و دیبلۆماسیانە مامەڵە بکات لەپێناو چارەسەر کردنی ئەو‬ ‫کێشانەی لەگەڵ بەغداد هەیەتی؟‪ ‬‬ ‫ق��ادر عەزیز‪ :‬هەرێمی کوردستان سااڵنێکی زۆر بێالیەن بوو‬ ‫لەکێشەکان‪ ،‬واتە وەک خۆی ناوی لێنابوو بەشێک نەبوو لەکێشەکان‪،‬‬ ‫بەڵکو بەشێک بوو لەچارەسەرەکان‪ ،‬بەاڵم لەهەوڵی وەرگرتنەوەی‬ ‫متمانە لەنوری مالیکی هەرێمی کوردستان کاتێک چووە پاڵ سوننەکان‬ ‫بوو بەبەشێک لەکێشەکە کە بەمەش زیانی زۆری بەرکەوت‪ ،‬چونکە‬ ‫پێکهێنانی ئۆپەراسیۆنی دیجلەو هاوکات فشارەکانی مالیکی بۆسەر‬

‫هەرێمی کوردستان بەشێک بوو لە کاردانەوەی مالیکی لە بەرامبەر‬ ‫ئ��ەو هەڵوێستەی هەرێمی کوردستان‪ ،‬بۆیە ئەگەر مالیکی ئەو‬ ‫هەڵەیەی نەکردبایە لەمەسەلەی رافیع عیساوی کەبەرەیەکی گەورەی‬ ‫لەگەڵ سوننەکان لەخۆی کردەوە‪ ،‬ئەوا بەدڵنیاییەوە وەزعی هەرێمی‬ ‫کوردستان زۆر خراپ دەبوو‪ ،‬بەاڵم هەڵەکەی مالیکی بەخێر بۆ هەرێمی‬ ‫کوردستان گەرایەوە‪ ،‬کە ئێستا کورد دەتوانێ فشاری سوننەکان دژ بە‬ ‫مالیکی بەقازانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا بقوزێتەوە‪،‬‬ ‫بەمەرجێک ئەمجارەشیان نەبێ بەالیەنێکی کێشەکە‪ .‬‬ ‫پرس‪ :‬کورد ئەزمونێکی تاڵی لەگەڵ سوونەدا هەبووە‪ ،‬ئێستاش ئەوە‬ ‫شیعەیە کە دەبینرێت ئایا تاچەند ئەرێنییە جارێکی تر کورد لەگەڵ‬ ‫سوونەدا هاوپەیمانێتی ببەستێت بەتایبەت کەئێستا سوونە بەرەیەکی‬ ‫سەرسەخت و گەورەیە دژی مالکی؟‪ ‬‬ ‫قادر عەزیز‪ :‬کێشەی ئێستای نێوان سوننەو شیعە کێشەیەکی تایفییە‬ ‫کەنابێ کورد بەهیچ شێوەیەک ببێتە بەشێک لەم کێشەیە‪ ،‬چونکە‬ ‫پرسی کورد پرسێکی نەتەوەیی و دیموکراسیەو دوورە لەکێشەی‬ ‫تایەفەگەری‪ ،‬بۆیە کورد دەتوانێ لەم دەرفەتە بەقازانجی خۆی‬ ‫کەڵک وەرگرێ و وەک لەپێشدا ئاماژەم پێکرد فشارەکانی سوننە دژ‬ ‫بەحکومەتەکەی مالیکی بەقازانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆی‬ ‫لەگەڵ بەغدا بەکاربێنێت‪ .‬‬ ‫پرس‪ :‬سەرجەم الیەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لەم داوایەیاندا هاتنە پاڵ‬ ‫سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەڕەشەکانی بەغدادیان بەجدی زانی‪،‬‬ ‫ئایا ئەم یەک گرتوویە تاچەند فشارێکی بەهێز دەبێت بۆ سەر نوری‬ ‫مالکی و حکومەتەکەی؟‪ ‬‬ ‫قادر عەزیز‪ :‬بەدڵنیاییەوە ئەو یەکگرتووییە لەبەرامبەر فشارەکانی بەغدا‬ ‫گرنگ بوو‪ ،‬چونکە یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی کوردو الیەنەسیاسیەکانی‬ ‫فاکتەرێکی گرنگی بەهێز کردنی بەرەی نێوخۆ و رووبەروو بوونەوەی‬ ‫فشارو مەترسیە دەرەکیەکانە‪ ،‬بەاڵم دیارە نابێت ئەو یەکریزی و یەک‬ ‫هەڵوێستییە تەنها لەکاتی هاتنە پێشەوەی کێشەو قەیرانەکاندا بێت‪،‬‬ ‫چونکە ئەگەر وابێ کاتێ ئەو کێشەو قەیرانانە کۆتاییان پێدێت ئەو‬ ‫یەک هەڵوێستیەش کۆتایی پێ دێت‪ ،‬کۆبوونەوەی ئەودواییەی هەر (‪)٣‬‬ ‫الیەنەکەی ئۆپۆزسیۆنیش ئەو راستیەی نەشاردەوە کە بەردەوام بوونی‬ ‫ئەو یەک هەڵوێستیە بەندە بەچاکسازی نێوخۆی کوردستان‪ .‬‬ ‫پرس‪ :‬بەبڕیارێک سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناوچە دابڕێنراوەکانی‬ ‫ناونا ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەم بڕیارە‬ ‫تاچەند لەجێگەی خۆی دابوو یان بەبڕوای تۆ ئایا ئەمە کاردانەوەبووە‬ ‫دژی ئەو ناوانەی مالکی دایتاشیون بۆ ئەو ناوچانە؟‪ ‬‬ ‫قادر عەزیز‪ :‬بەدڵنیاییەوە کاردانەوە بوو‪ ،‬ئەمە لەبەرامبەر ئەو‬ ‫پێشێلکاریە دەستوورییەی مالکیەوە هات کە ناوچە دابراوەکانی وەک‬ ‫ناوچەی تێکەاڵو (مختلط) ناوبرد‪ ،‬بەاڵم دیارە ئێمە لە کاتێکدا مالیکی‬ ‫بەپێشێلکردنی دەستور تۆمەتبار دەکەین نابێ خۆشمان بەهەمان شێوە‬

‫ئەو پێشێلکاریە ئەنجام بدەین‪ ،‬هەتا ئەگەر وەک کاردانەوەش بێت‪ .‬‬ ‫پرس‪ :‬لەئێستادا تا رادەیەی لێگەیشتنێک هەیە لەنێوان دەسەاڵت و‬ ‫ئۆپۆزسیۆن پێویستە چی بکرێت بۆ ئەوەی سەرجەم الیەنە سیاسیەکان‬ ‫پێکەوە هەماهەنگ و هاودەنگ بن بەتایبەت کاتێک گلەیی لەوە دەکرێت‬ ‫سەرۆکی هەرێم تەنها لەبارە گرژیەکاندا‪ ،‬راوێژ بەالیەنەکان دەکات؟‪ ‬‬ ‫قادر عەزیز‪ :‬ئەمەی لەم ماوەییەدا بوو هاوهەڵوێستیەکی دەسەاڵت‬ ‫و ئۆپۆزسیۆن و سەرجەم الیەنە سیاسیەکانی کوردستان بوو‪،‬‬ ‫کەراستەوخۆ پەیوەندی بە ئۆپەراسیۆنی دیجلەو مالیکیەوە هەبوو‬ ‫بۆ سەر کەرکوک و ناوچە داب��راوەک��ان‪ ،‬بۆیە وابزانم وەک لەدوا‬ ‫کۆبوونەوەی هەر (‪ )٣‬الیەنەکەی ئۆپۆزیسیۆنیش ئاماژەیان پێکرد‬ ‫ئەو یەک هەڵوێستیە ئەگەر چاکسازیەکی ریشەیی بەدوا دانەیەت ئەوا‬ ‫بەرەو کۆتایی دەچێت‪ ،‬چونکە یەک هەڵوێستی الیەنە سیاسیەکان‬ ‫نابێ تەنها لەکاتی قەیرانەکاندا بێت‪ ،‬بەڵکو دەبێ وەک پێویستیەکی‬ ‫قۆناغەکەو وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و دیموکراسی ئەو قۆناغە سەیر‬ ‫بکرێت‪ .‬کەئەمەش بەمە دەکرێت‪ ،‬یەک ریزیەک بێت لەسەر بنەمایەکی‬ ‫دیموکراسی‪ ،‬لەسەربنەمای س��ەروەری یاساو رەچاو کردنی ماف و‬ ‫ئەرکەکان و لەسەر بنەمای دادپەروەریەکی کۆمەاڵیەتی و رێزگرتن‬ ‫لە فرە حزبی و بەشداری راستەوخۆو راستەقینەی هێزە سیاسیەکان‬ ‫لەبڕیاری سیاسی‪ ،‬کەبەداخەوە تا ئێستا ئەمانە لەهەرێمی کوردستاندا‬ ‫نیە‪ ،‬هەربۆیە هیچ سەقامگیریەکی سیاسی دروست نابێت‪ .‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەمڕۆ دوو دەنگ هەیە لەهەرێم یەکەمیان الی وایە کوردستان‬ ‫شامی شەریفەو یەکێکی دیکەشیان رای وایە تروسکای دیموکراسی و‬ ‫ئومێد لەم هەرێمەدا نییە‪ ،‬تۆ چۆن لەئەمڕۆی هەرێم دەڕوانیت؟‪ ‬‬ ‫ق��ادر عەزیز‪ :‬ه���ەردوو دەن��گ راستە‪ ،‬ه��ەم کوردستان ل��ەرووی‬ ‫ئاسایشەوە شامی شەریفە‪ ،‬هەمیش دیموکراسیەتی تێدا نییە‪ ،‬چونکە‬ ‫دیموکراسیەت هەر قسەو ئیدیعا نییە‪ ،‬بەڵکو کۆمەڵێک پێوەر وەک‬ ‫سەروەری یاساو بوونی شەفافیەت و لێکجیا کردنەوەی بەکردەوەی‬ ‫دەسەاڵتەکان و دەستاو دەستکردنی ئاشتیانەی دەسەاڵت و هەڵبژاردنی‬ ‫خاوێن و سەربەخۆیی دادگاکان و رێزگرتن لەفرە حزبی و بەشداری‬ ‫بەکردەوەی هێزو الیەنە سیاسیەکان لەبریاری سیاسی و ‪......‬هتد‪،‬‬ ‫دیاە ئەمانە هیچیان تائێستا لەکوردستاندا بوونێکی ڕاستەقینەیان‬ ‫نییە‪ ،‬چونکە ئەگەر بوونێکی ڕاستەقینەیان هەبوایە ئەوا کوردستان‬ ‫بەم هەموو کێشەو قەیرانانەی ئێستا نەدەگەیشت‪ ،‬بەڵکو ئەوەی‬ ‫هەیە لەکوردستان زیاتر پەراوێزێکی ئازادییە‪ ،‬کەهەموومان کەڵکمان‬ ‫لێوەرگرتووە‪ ،‬بەاڵم ئەویش زیاتر بەقازانجی دەسەاڵتە‪ ،‬چونکە راستە‬ ‫خەڵک و الیەنی سیاسی و میدیاکان ئازادانە قسەی خۆیان دەکەن‪،‬‬ ‫بەاڵم دەسەاڵتیش ئازادانە چی بیەوێ و چۆنی بوێت کاری خۆی دەکات‬ ‫و زۆر تا کەم گوێ بەقسەی خەڵک و الیەنە سیاسیەکان نادات‪ ،‬ئەمە‬ ‫لەکاتێکدا دیموکراسیەت لەبەشێکیدا گوێگرتنە لەقسەو داوای خەڵک و‬ ‫ئۆپۆزسیۆن و میدیا بەگشتی‪.‬‬


‫‪4‬‬

‫ژماره‌ ‪171‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/1/22‬‬

‫فیزەی شنگن‬ ‫خەونی گەنجان و کلیلی گەشتی بەرپرسان‬

‫بێ رووتووش‬

‫ئا‪ :‬پرس‬

‫هەموو جۆرەکانی فیزە‪ ،‬بەتایبەتی فیزەی شنگن‪ ،‬یەکێکە لە‬ ‫کێشەکانی ئەم واڵتە‪ ،‬چونکە کەمترین باڵوێزخانەی واڵتانی تێدایە‪،‬‬ ‫هەروەها زۆر بە زەحمەت دەستدەکەوێت‪ ،‬بەتایبەتی دەوترێ فیزەی‬ ‫شنگن زێتر بۆ بەرپرسانی حکومی و حزبی و بازرگاکانە وەک لەوەی‬ ‫دەست هاواڵتی ئاسایی بکەوێت‪ ،‬چونکە مەرج و رێنماییەکانی‬ ‫قورسن و هاواڵتی ئاسایی وابەئاسانی دەستی ناکەوێت‪ .‬هەڵگرانی‬ ‫فیزەی شنگن دەتوانن تەواوی واڵتانی یەکێتی ئەوروپای پێبەگڕێن‪،‬‬ ‫جگە لە بەریتانیا‪ ،‬هەر چەندە نرخەکەی گرانە و لە چوار تا پێنج‬ ‫هەزار دۆالردایە‪ ،‬بەاڵم زۆرێک لە گەنجان بەتایبەتی ئەوانەی وەزعی‬ ‫داراییان باشە حەز بە وەرگرتنی ئەو فیزەیە دەکەن‪ ،‬بەاڵم وەک‬ ‫دەڵێن دەستیان ناکەوێت‪.‬‬ ‫هاواڵتییەک بەناوی هیوا ستار‪ ،‬ئاماژە بەوە دەکات کە لەماوەی‬ ‫دوو ساڵدا دووجار دۆسیەی پێشکەشی سەفارەتخانەی فەرەنسا‬ ‫کردووە بۆ وەرگرتنی فیزەی شنگن‪ ،‬بەاڵم وەکخۆی دەڵێت «هێشتا‬ ‫وەاڵمیان نەداومەتەوە»‪ .‬ئەو کە وەزعی دارایی باشە و وەک باسی‬ ‫لێوە دەکات لە ئەوروپا کۆمەڵێک هاوڕێی هەن‪ ،‬دەیەوێ سەردانیان‬ ‫بکات و گەشتێک بکات بۆ ئەوروپا‪ ،‬بەاڵم دەست نەکەوتنی فیزی‬ ‫شنگن خەونەکەی لەبار بردووە‪.‬‬ ‫لەدوورێگەوە فیزە وەدەست دەکەوێت‪ ،‬یان ئەوەتا لەسەفارەتی‬ ‫یەکێک لە واڵتەکان وەردەگرێت‪ ،‬یان لەرێگەی ئەو کۆمپانیایانەوە‬ ‫دەبێت کە کاریان وەرگرتنی فیزەیە‪ .‬م��اوەی فیزەکەش بەپێی‬ ‫جۆریی کارەکە و پێویستییەکە جیاواز دەبێت‪ ،‬لە چەند مانگێکەوە‬ ‫بۆ ساڵێک‪ .‬یەکێک ل��ەو کۆمپانیایانەی کە فیزەی شنگنی بۆ‬ ‫هاواڵتیانی هەرێم دەستەبەر دەکرد بەبێ جیاوازی و جۆریی پیشە و‬ ‫کار‪( ،‬کۆمپانیای هاماس) بوو‪ ،‬هێرش خاوەنی کۆمپانیای هاماس‪،‬‬ ‫لەلێدوانێکیدا بۆ هەفتەنامەی پرس‪ ،‬ئاماژە بە نرخی فیزەکە دەکات و‬ ‫دەڵێت «نرخی هەر فیزەیەک بڕی پێنج هەزار دۆالری ئەمریکی بوو»‪.‬‬ ‫گووتیشی «ئێمە لە سەفارەتی ئیاڵیا ڤیزەی شنگنمان بۆ هاواڵتیان‬ ‫وەردەگ���رت»‪ .‬بەاڵم ئاشکرای دەک��ات کە ئێستا سەفارەتخانەی‬ ‫ئیتاڵیا پێدانی فیزەی شنگنی بە هاواڵتیانی کوردستان راگرتووە‪.‬‬ ‫روونیشیدەکاتەوە ئەو فیزەیە بۆ هەموو کەسێک بووە‪ ،‬بەبێ جیاوازی‬ ‫کەسایەتی و پلە و پۆستی کەسەکان‪.‬‬ ‫بەبڕوای شوان سدیقی رۆژنامەنووس‪ ،‬ئەو کونسوڵگەری و نوێنەری‬ ‫واڵتە بیانیانەی لە هەرێمی کوردستان هەیە‪ ،‬پەیوەندیان لەگەڵ‬ ‫هەرێمی کوردستان عێراقیانەیە‪ ‌،‬واتە ئەوان بەبێ بڕیاری ناوەند کە‬ ‫سەفارەتی گشتیان لە بەغدایە ناتوانن هیچ کارێک ئەنجام بدەن لە‬ ‫پێدانی ڤیزا بەهاواڵتیان‪.‬‬

‫شوان دەڵێت «ئ��ەوەی جێگای سەرنجە ئەو کونسوڵگەری و‬ ‫نوێنەری واڵتانە بەچەند رێگایەک ڤیزا دەدەن بۆنموونە بەو کەسانەی‬ ‫کە لەدەرەوە چارەسەر دەکرێن‪ ،‬هەروەها بە سیاسییەکان و ئەوانەی‬ ‫کاری بازرگانی دەکەن‪ ،‬لەگەڵ ئەوانەی بۆ مەبەستی خوێندن دەچنە‬ ‫دەرەوە‪ ،‬بەاڵم ڤیزا بۆ خەڵکی ئاسایی کەمترە»‪ .‬گووتیشی «بەبڕوای‬ ‫من ئەمە دووالیەنی هەیە‪ ،‬بەشێکی پەیوەندی بە بار و گوزەرانی‬ ‫خەڵکەوە هەیە کە بڕۆنە دەرەوە بە هەر رێگایەک بێت ناگەڕێنەوە‪،‬‬ ‫بەشێکی تریشی پەیوەندی بە خەم ساردی دەسەاڵتی کوردستان‬ ‫و عێراقیشەوە هەیە‪ ‌،‬چونکە هەموو هاواڵتیەکی ئاسایی مافی‬ ‫گەڕان و سەفەریان هەیە»‪ .‬بەنیگەرانییەوە ئەوەشی گوت «بۆچی‬ ‫خەڵکی ئەوروپا و ئەمریکا ئازادن لە گەشتکردن بۆ عێراق و هەرێمی‬ ‫کوردستان‪ .‬بەاڵم کورد و عێراقییەکان بۆیان نەبێت سەفەر بکەن بۆ‬ ‫ئەمریکا و ئەوروپا»‪.‬‬ ‫هەندێک لەو واڵتانەی کە سەفارەت و کونسڵگەری و نوێنەریان لە‬ ‫هەرێمی کوردستان هەیە‪ ،‬فیزەی شنگن بۆ کاری پێویست دەدەن بە‬ ‫هاواڵتیان‪ ،‬سەفارەتخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر فیزە دەدات‪ ،‬بەاڵم وەک‬ ‫دەوترێ بەمەرجە‪ .‬محەمەد‪ ،‬خاوەنی کۆمپانیای یەڵسا‪ ،‬کە کاریان‬ ‫وەرگرتنی فیزەی ئەڵمانیایە‪ ،‬باس لەوە دەکات کە ئەوان تەنیا فیزە‬ ‫بۆ نەخۆش وەردەگرن بۆئەوەی سەردانی ئەڵمانیا بکات بەمەبەستی‬ ‫چارەسەر کردن‪ .‬ئەمجۆرە فیزایانەش ماوەکەی کەمە و سنووردارە‪.‬‬ ‫وێرای ئەوەی کە فیزەی شنگن پێویستی بە کەفیل هەیە‪ ،‬وەک لە‬ ‫کەفیل دانانی زەوی و خانوو کە بەهاکەی بەرز بێت‪.‬‬ ‫رۆژنامەنووسێک کە مناڵێکی کەمئەندامی هەیە و پێیان وتووە‬ ‫لە دەرەوەی واڵت چارەسەری هەیە‪ ،‬لەرێگەی هاوڕێکانییەوە لە‬ ‫دەرەوەی واڵت قبوڵی نەخۆشخانەی واڵتێکی وەرگرتووە‪ ،‬ئەو کە‬ ‫بەشێوەی نافەرمی قسەی بۆ دەکردین‪ ،‬لەدرێژەی قسەکانیدا گوتی‬ ‫«لەسەفارەتخانەی ئەو واڵتە پێیان وتم لە تۆ و دایکی مناڵەکە‬ ‫دەبێ تەنیا کەسێکتان بچن نەک هەر دووکتان»‪ .‬گوتیشی «لەوێ‬ ‫پێیان وتم گومانی ئەوەمان لێت هەیە کەنەییتەوە‪ ،‬بۆیە دەبێ تەنیا‬ ‫کەسێکتان لەگەڵ مناڵەکە بچن»‪ .‬رۆژنامەنووسەکە ئەم قسەیەی‬ ‫بەالوە سەیر بووە‪ ،‬چونک وەک ئەو گوتی «بەرپرسی حکومی و‬ ‫حزبی هەیە بە بنەماڵەوە رێگەی پێدەدرێت سەفەر بکات‪ ،‬کەچی‬ ‫بۆ منێک کە مناڵی نەخۆش و کەمئەندامم هەیە رێگەیان پێنەدام»‪.‬‬ ‫بۆیە بەو هۆیەوە نەیتوانیوە مناڵەکەی بەرێتە دەرەوەی واڵت‪ ،‬چونکە‬ ‫وەخۆی باسی لێوەکرد خۆی و خێزانەکەی نەیانتواینوە بەبێ یەکتری‬ ‫سەفەر بکەن‪ ،‬چونکە مناڵەکە پێویستی بە هەردووکیان هەبووە‪.‬‬ ‫حکومەتی هەرێم‪ ،‬فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەیە‪،‬‬

‫*لەکاتی دۆڕانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق لە جامی کەنداو‪،‬‬ ‫هەندێک کەس لەکوردستان تاعزیەیاندانا و بەعزێکیش وایاندەزانی‬ ‫جیهان لە رۆژی کۆتاییدایە ئەوەندە دڵتەنگبوون‪.‬‬ ‫(العمران علی عمرک یا صدام)‬ ‫*تەقینەوەکەی کەرکووک گەرچی تیرۆرستەکە تا پێیکراوە‬ ‫تەقەمەنی و تی ئێن تی لە سەیارەکەی قایم کردبوو‪ ،‬بەاڵم سەیرەکە‬ ‫ئەوەبوو دەتگوت بە گریدەر و شۆڤڵ خانوەکان تێکدراون‪ ،‬تومەز‬ ‫قۆنتەراتچی بە تف و سیکۆتین بینایەکانیان دروستکردبوون‪.‬‬ ‫(ئیتر وازبێنن لەکار و باری تەندەر‪ ،‬لقد اعزر من انزر)‬ ‫*کەناڵێکی تەلەفزیۆنی پارتێکی ئیسالمی کە بەردەوام بەرنامەی‬ ‫ئاینی باڵودەکاتەوە‪ ،‬فلمێکی تورکی دۆبالژکراو پەخش دەکات‪ ،‬تێیدا‬ ‫ئەکتەرێک بەناوی (جەمۆ) هەیە‪ ،‬کە مەبەست لە ناوی جەمالە‪،‬‬ ‫یەکێکە لەناوەکانی خوا‪.‬‬ ‫(ئیشااڵ خوا بە خراپە لێیان وەرناگرێ؟؟؟!!!)‬ ‫*حکومەت بڕیاری دا بۆ لەمەودوا هاوردەکردنی سەیارە لە رێگای‬ ‫کۆمپانیایەکی فەرەنسی یەوە بێ کە لەسەر سنورەکان شەحنەکان بە‬ ‫کوالێتی کۆنترۆڵ دا تێپەردەبن‪ ،‬بۆ ئەوەی کەمترین فرتوفێڵ بکرێ و‬ ‫جۆری باشی سەیارە بێتە کوردستان‪.‬‬ ‫(کوردە بۆرە فێڵی خۆی هەر دەکات)‬ ‫*دەڵێن لە شاری تارانی کۆماری ئیسالمی ئێران مزگەوتەکات‬ ‫هیچیان بڵندگۆی گشتیان نییە و تۆ بەالیاندا تێ پەڕدەبی لەکاتی‬ ‫نوێژدا گوێبستی بانگ نابی‪ ،‬کەچی لە کوردستان پرۆژەیەکی وا‬ ‫پێشکەشکرا مەالکان دنیایان خراکرد‪.‬‬ ‫(هەریەکە و بۆخۆی ئاوازێک دەخوێنێ)‬ ‫*حکومەتی هەرێم لە چ��وارچ��ێ��وەی گرنگی دان��ی بە ب��واری‬ ‫رۆژنامەگەری نێوەندێکی گوتەبێژی حکومەتی کردەوە‪ ،‬کێشە ئەوەیە‬ ‫گرفت لە نەبوونی ناوەندی گوتەبێژی نییە‪ ،‬بەڵکو لێدوان نەدانە‪.‬‬ ‫(جا تخوا ئەمە کەی قسەیە‪ ،‬ئاخر حکومەت چی شاراوەی هەیە؟)‬ ‫*داوا دەکرێ شاری دهۆک بکرێتە پایتەختی گەشتیاری‪ ،‬کەچی‬ ‫شەوی سەری ساڵ لە رووی جوانکارییەوە بە ئاسایی تێپەڕی‪.‬‬ ‫(کوڕە کەی کێشەیە‪ ،‬بڕیارەکە بدرێت‪ ،‬دواتر شتێکی بۆ دەکەین)‬

‫ئاخۆ رۆڵی ئەم فەرمانگەیە چییە لە دابین کردنی فیزە بۆ ئەو‬ ‫هاواڵتیانەی کە پێویستیان پێی هەیە‪ ،‬یان دەیانەوێ بۆ گەشت بچنە‬ ‫دەرەوە‪ .‬کاروان جەمال‪ ،‬جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی‬ ‫دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان‪ ،‬لەلێدوانیکیدا بۆ هەفتەنامەی‬ ‫پرس روونیدەکاتەوە‪ ،‬هەر واڵتێک سەفارەتی لە واڵتێکی تردا هەبێت‪،‬‬ ‫بەشێکی تایبەتی هەیە بۆ پێدانی فیزە بەو هاواڵتیانەی کەدەیانەوێ‬ ‫سەردانی واڵتەکەیان بکەن‪ .‬ئەو ئاماژە بە جۆریی فیزەکان دەکات‬ ‫و دەڵێت «فیزە چەند جۆرێکی هەیە‪ ،‬هەیە تایبەتە بە بەرپرسانی‬ ‫دەوڵەت‪ ،‬هەیە بۆ بازرگان و سەرمایەدارەکانە‪ ،‬هەشە بۆ مەسەلەی‬ ‫خوێندن و خوێندارانە‪ ،‬هەشە بۆ خەڵکی ئاساییە»‪ .‬بەاڵم وەک‬ ‫ئەو رایگەیاند «ئەو سەفارەتخانانەی کە لەعێراقدا هەن هێشتا ئەو‬ ‫شێوە ئاساییەی وەرنەگرتووە‪ ،‬بەڵکو زێتر هاوکاری حکومەت دەکەن‬ ‫بۆ شاندە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ خوێندنکاران‪ ،‬یان ئەوانەی کە‬ ‫نەخۆشن»‪.‬‬ ‫لەکۆتایی قسەکانیدا‪ ،‬کاروان جەمال‪ ،‬جێگری بەرپرسی فەرمانگەی‬ ‫پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان‪ ،‬جەخت لەوە‬ ‫دەکاتەوە کە پێدانی فیزە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە‪ ،‬بەڵکو تەنیا‬ ‫نوسراوی پشتیگری دەدەن‪ .‬وەکخۆی گوتی «فەرمانگەی ئێمە‬ ‫پەیوەندی بە پێدان و وەرگرتنی فیزەوە نییە‪ ،‬بەاڵم شاندە سیاسی‬ ‫و دپلۆماسییەکان کە دەچنە دەرەوە یان خوێندکاران کە دەچن بۆ‬ ‫خوێندن‪ ،‬ئێمە نووسراویی پشتگیریان دەدەینێ بۆ ئەوەی بەئاسانی‬ ‫فیزەکە وەربگرن»‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪171‬‬

‫‪2013/1/22‬‬

‫‪5‬‬

‫لەم دیمانە تایبەتەی لەگەڵ هەفتەنامەی پرس‪ ،‬د‪.‬رێبوار کەریم مەحمود‪،‬‬ ‫مامۆستای زانستە سیاسییەکان لەزانکۆی سلێمانی‪ ،‬رایدەگەیەنێت ئەگەر‬ ‫شێوازی بەڕێوەبردنی ئێستای عێراق بەردەوام بێ‪ ،‬ئەوا خەڵکی عێراق شتێک‬ ‫نابینن ناوی دیموکراسی بێت‪ .‬دەشڵێت «بەدڵنیاییەوە عێراق هەڵدەوەشێت‬ ‫و ئێستاش سەرەتاکانی ئەم هەڵوەشانە دەرکەوتووە»‪ .‬روونیشیدەکاتەوە‬ ‫هەر کاتێک بەغدا بەهێز بێت گرنگی بە خواستە دەستورییەکانی کورد‬ ‫نادات و هەر کاتێکیش الواز بێت ئەوا هەوڵی نزیکبونەوە لە کورد دەدات‪.‬‬ ‫بەبڕوای ئەو‪ ،‬کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا پەیوەندی بە نوێنەرەکانی‬ ‫کوردەوە نییە‪ ،‬وەک ئەو گوتی «بوونی ئەو وەزیر و بریکار و مودیر عام و‬ ‫جێگر و پەرلەمانتارە کوردانە لەبەغدا‪ ،‬بریتیە لەوەی ئەوان خاوەنی بڕیاری‬ ‫سیاسی چارەنووسساز نین و تەنها فەرمانبەرێکی دامەزراوەی یاسادانان و‬ ‫جێبەجێکردنن لە عێراق»‪.‬‬ ‫دیمانە‪ :‬ش‪.‬ح سلێمانی‬

‫د‪.‬رێبوار کەریم مەحمود‪ ،‬مامۆستای زانستە سیاسییەکان‪:‬‬

‫ئەوەی لەبەغدایە واقع دەبینێ‬ ‫ئەوەش لە دوورەوە دەڕوانێت خەیاڵ داگیری کردووە‬ ‫مامۆستاکەی زانکۆ‪ ،‬رۆڵی یەکێتی و پارتی لە رابردوو بەرز دەنرخێنێت و‬ ‫دەڵێت «ئەرکی یەکێتی و پارتی لە رابردوودا وەک دووالیەنی سەرەکی کورد‬ ‫لە بەغدا ئەرکێکی ئاسان نەبووە و لەداهاتوشدا قورستر دەبێت»‪.‬‬ ‫ئەو‪ ،‬رەخنە لە سیاسەتی سەرکردایەتی کورد دەگرێت و داوا دەکات‬ ‫ستراتیژییەت پەیڕەو بکەن «سەرکردایەتی سیاسی کورد زیاتر بە سیاسەتی‬ ‫رۆژ مامەڵەی ک��ردووە لەگەڵ هەر کێشەو رووداوێکدا‪ .‬کورد لە زۆربەی‬ ‫کاتدا زیاتر تاکتیکی هەبووە نەک ستراتیژ‪ .‬هەر بۆیە دەستکەوتەکانیش‬ ‫سنورداربووە»‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لەدوای دروستبوونی عێراقی نوێ و بەشداری کورد تێیدا‪ ،‬بەردەوام‬ ‫کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە هەڵکشان و داکشان دا بووە و چارەسەری‬ ‫بنەڕەتی بۆ کێشەکان نەدۆزراوەتەوە‪ ،‬تۆ ئەو دۆخەی هەڵکشان و داکشانە‬ ‫چۆن هەڵدەسەنگێنی؟‬ ‫و‪ :‬بارودۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا بەقۆناغێکی‬ ‫زۆر ئاڵۆزدا تێپەڕدەبێ‪ .‬ئەوەش پەیوەندی بەو جیاوازییە سیاسییە گەورەیەوە‬ ‫هەیە کە لەنێوان تێڕوانینی هەردووالیەندا هەیە‪ .‬ئێستاش دوای ئەوەی‬ ‫سەرۆکوەزیرانی عێراق سوپایەکی زەبەالحی هێناوەتە ناوچە دابڕێنراوەکان و‬ ‫دەیەوێت نفوزی راستەقینەی خۆی لەدوو رووەوە لەو ناوچانەدا بسەپێنێت‪.‬‬ ‫هەر بۆیە ئەگەر کورد لەپێشتردا تەنها کێشەی پێشمەرگەو ماددەی ‪ ١٤٠‬و‬ ‫بودجە و یاسای نەوت و گازی هەبووە‪ ،‬ئەوا ئێستا دەیان کێشەی الوەکیتر‬ ‫لەالیەن حکومەتی عێراقەوە دروستکراوە کە کۆی کێشە الوەکییەکانی لەبیری‬ ‫کورد بردۆتەوە‪.‬‬ ‫هەڵکشان و داکشانی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداش پەیوەندی بە‬ ‫بەهێزی و الوازی الیەنەکانی بەغداوە هەیە‪ ،‬هەر کاتێک بەغدا بەهێز بێت‬ ‫گرنگی بە خواستە دەستورییەکانی کورد نادات و بەتەواویش پێچەوانەیان‬ ‫کار دەکات‪ .‬هەر کاتێکیش الواز بێت ئەوا هەوڵی نزیکبونەوە لە کورد دەدات‬ ‫و دەیەوێت خۆی زیندوو بکاتەوە‪ ،‬وەک ئەوەی ئێستا حکومەتی عێراقی‬ ‫رووبەرووی زنجیرەیەک خۆپیشاندانی خەڵکانی سوننەی عەرەب بووەتەوە‬ ‫و کاریگەری خراپی لەسەر سەرۆک وەزیران دروستکردووە‪ ،‬لەبەرامبەردا‬ ‫دەیەوێت لە کورد نزیکبێتەوە‪ ،‬ئەمەش تاکتیکێکی کاتی سەرۆکوەزیرانەو کە‬ ‫بەهێزبوو پێچەوانەی ئەو کارانەی ئەنجام دەدات‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬لەگەڵ دروستبوونی هەر قەیرانێک ک��ورد هەمیشە شاندی‬ ‫لەهەرێمەوە رەوانەی بەغدا کردووە بۆ دانووسان‪ ،‬پرسیارەکە ئەوەیە‪ :‬ئەی‬ ‫ئەو هەمووە وەزیر و بریکار و مودیر عام و جێگر و پەرلەمانتارە کوردانە‬ ‫ئەرک و رۆڵیان چییە لەوێ و چیان کردووە؟‬ ‫و‪ :‬کێشەکانی ئێستای عێراق و بەتایبەتی ئەوەی لەنێوان هەرێم و بەغدادا‬ ‫هەیە کێشەی سیاسی گەورەن و تەنها چەند بابەتێکی ئیداری و ئابووریی‬ ‫نییە‪ ،‬هەربۆیە چارەسەری ئەو کێشانەش کەسانی سیاسی خاوەن بڕیاری‬ ‫سیاسی دەوێت‪ .‬کێشەی سەرەکی لەبوونی ئەو وەزیر و بریکار و مودیر عام‬

‫و جێگر و پەرلەمانتارە کوردانە لەبەغدا بریتیە لەوەی ئەوان خاوەنی بڕیاری‬ ‫سیاسی چارەنووسساز نین و تەنها فەرمانبەرێکی دامەزراوەی یاسادانان و‬ ‫جێبەجێکردنن لە عێراق‪ .‬لەبەرئەوە ناتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن و ئەو‬ ‫دەسەاڵتەشیان لەالیەن حزبەکانیانەوە پێنەدراوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بەردەوام رەخنە لەیەکێتی و پارتی دەگیرێت کە لەبەغدا ئەدایان‬ ‫باش نەبووە‪ ،‬بەس ئەو رەخنەیەش هەیە کەئۆپۆزسیۆنی کوردی‪ ،‬بەتایبەتی‬ ‫بزوتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق شتێکی جیاوازتری لەیەکێتی و پارتی‬ ‫نەکردووە‪ ،‬دەوترێ هێندەی کەلەوێوە دژایەتی هەرێم دەکات‪ ،‬بەرهەڵستکاری‬ ‫حکومەتەکەی مالیکی نەکردووە‪ ،‬رای تۆ لەوبارەوە چییە؟‬ ‫و‪ :‬مەسەلەی کورد لە بەغدا لە کۆی گشتیدا پەیوەندی بە هێزێکی‬ ‫دیاریکراوەوە نییە‪ ،‬بە تەنها کێشەی یەکێتی و پارتی یان گۆڕان و یەکگرتوو‬ ‫کۆمەڵ نییە‪ ،‬هەر کێشەیەکیش کە روو بکاتە کوردستان هیچ الیەنێکیانی‬ ‫لێ پارێزراو نابێ‪ .‬ئەرکی یەکێتی و پارتیش لە رابردوودا وەک دووالیەنی‬ ‫سەرەکی کورد لە بەغدا ئەرکێکی ئاسان نەبووە و لەداهاتوشدا قورستر‬ ‫دەبێت‪ .‬لە رابردووشدا کورد هەندێ هەلی لەدەستداوە‪ ،‬بەدڵنیاییەوە الیەنە‬ ‫سەرەکییەکانی کورد لەو لەدەستچوونانە بەرپرسن‪ ،‬بەاڵم ئەمە بە هیچ‬ ‫جۆرێک مانای ئەوە نییە کە سەرلەبەری کارەکان هەڵەبوون و کورد هیچ‬ ‫دەستکەوتێکی نەبووە‪ .‬هەر الیەنێکیتریش لە بەغدا نوێنەرایەتی کورد بکات‪،‬‬ ‫بەدڵنیاییەوە دەرەنجامی باش و خراپی سیاسەتەکانی دەردەکەوێت‪ ،‬چونکە‬ ‫سیاسەت بریتیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ واقع و مومکینات‪ ،‬قسەی خەیاڵیش‬ ‫هیچ لە مەسەلەکان ناگۆڕێت‪ ،‬ئەوەی لەبەغدایە واقع دەبینێ‪ ،‬ئەوەشی لە‬ ‫دوورەوە سەیر دەکات خەیاڵ داگیری کردووە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بەرای بەرێزتان‪ ،‬پێویستە دەسەاڵتی کوردی چ بکات بۆ ئەوەی‬ ‫کێشە هەڵواسراوەکانی لەگەڵ بەغدا بگاتە چارەسەر و چیدیکە تەنگ‬ ‫بەهەرێم هەڵنەچێنرێت؟‬ ‫و‪ :‬بەبڕوای من لەئێستادا کورد نابێ بە هیچ جۆرێک رازی بێت بە‬ ‫دەسەاڵتێکی تاکڕەو لە عێراقدا‪ ،‬چونکە کورد لە رابردوودا لەهەموان زیاتر‬ ‫زیانی ئەو دەسەاڵتە تاکڕەوانەی عێراقی بەرکەوتووە‪ .‬لەئێستاشدا کورد‬ ‫ناتوانێ لەعێراقێکی دیکتاتۆرییانەدا نەبمێنێتەوەو نەبەشداری حوکمڕانیش‬ ‫بکات‪ .‬چونکە مەترسییەکانی ئێستا لەسەر کورد هیچی کەمتر نییە لەوانەی‬ ‫راب��ردوو‪ .‬لە حاڵەتی بەردەوامبوونی ئەم قەیرانانەی ئێستای عێراقیشدا‬ ‫پێویستە ک��ورد بڕیاری چارەنوسساز ب��دات کە ئەمەش پێویستی بە‬ ‫زەمینەسازی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی هەیە‪ .‬هەروەها پێویستە‬ ‫هاوپەیمانێتیکردنی کورد لەگەڵ هەر پێکهاتەیەکی عێراقدا لەسەر بنەمای‬ ‫پاراستن و زەمانەتکردنی بەرژەوەندییەکانی بێت‪ .‬لەگەڵ ئەمانەشدا پێویستە‬ ‫کورد پەیوەندییە ئیقلیمییەکانی بەشێوازێکی نوێ ئاراستە بکات و مەسەلەی‬ ‫کورد لەهەر چوار پارچەکەدا بەشێکی سەرەکی ئەو پەیوەندییانە بێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬وترا سەدام دیکتاتۆر بوو‪ ،‬کۆمەڵێک حزبی دیموکراسیخواز دژی‬

‫وەستانەوە‪ ،‬کەچی هەمان حزبی دیموکراسیخواز مەیلی بە دیکتاتۆربوونیان‬ ‫هەیە‪ ،‬چۆن ئەو ژینگە و رەوشە سیاسییە شرۆڤە دەکەیت‪ ،‬بەتایبەتی لە‬ ‫ئێستادا کە مالیکی و حزبەکەی خەریکە هەمان رۆڵی سەدام و حزبەکەی‬ ‫دەگێڕن‪ ،‬کەچی پارت و سەرکردەکانی تر توانای رێگری کردنیان نییە؟‬ ‫و‪ :‬پرۆژەی حوکمڕانی ئێستای عێراق پرۆژەیەکی عێراقییانە نییە‪ ،‬واتە‬ ‫مەسەلەکە تەنها پەیوەندی بە سیاسەتکردنەوە نییە لە عێراقدا‪ .‬بەڵکو‬ ‫عێراق تەنها کاراکتەرێکی ئەم ناوچەیەیەو رۆڵێکی بەرکەوتووە لەداڕشتنەوەی‬ ‫سیاسەتی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دوای بەهاری عەرەبی‪ .‬مەترسییەکانی‬ ‫ئەم سیستەمەی ئێستا لەعێراق دروستدەبێ مەترسی راستەقینەو واقعین‪،‬‬ ‫ئەوەش بە پلەی یەکەم پەیوەندی بە بابەتە هەرێمایەتییەکەوە هەیە‪ ،‬پاشان‬ ‫پەیوەستە بە هەوڵدانی چەند کەس و الیەنێک بۆ مانەوەیەکی درێژخایەن‬ ‫لەنێو حوکمڕانی و دەسەاڵتداری لەعێراقدا‪ .‬ئەمەش وادەکات کە مەسەلەی‬ ‫دیموکراسییەت بکەوێتە ژێر پرسیارەوە‪ ،‬ئەگەر شێوازی بەڕێوەبردنی ئێستای‬ ‫عێراق بەردەوام بێ‪ ،‬ئەوا خەڵکی عێراق شتێک نابینن ناوی دیموکراسی بێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬تاچەند پێتوایە عێراق بەرەو هەڵوەشانەوە دەچێت و نەخشەی‬ ‫سیاسی عێراق دەگۆڕێت‪ ،‬ئەگەر وایە پێگەی کورد لەو نێوەندەدا چییە؟‬ ‫و‪ :‬ئەگەر الیەنی فەرمانڕەوا بەتایبەتی و الیەنەکانی عێراق بە گشتی پابەند‬ ‫نەبن بە دەستوری عێراقی و مەسەلەی هاوبەشی لەم واڵتەدا‪ ،‬بەدڵنیاییەوە‬ ‫عێراق هەڵدەوەشێت‪ ،‬ئێستاش سەرەتاکانی ئەم هەڵوەشانە دەرکەوتووە‪.‬‬ ‫کوردیش پێویستە خۆی بۆ ئەم حاڵەتە ئامادە بکات و رایەکی کوردی‬ ‫یەکگرتوی جەماوەری و حزبی بۆ رێکبخات‪ .‬دەبێ سازدانێکی کوردستانیش‬ ‫بۆ رووبەرووبونەوەی مەترسییەکانی بەغدا ببێت‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬ئایا پێتوایە سەرکردایەتی ک��ورد بەپێی زانستی سیاسی و‬ ‫دیپلۆماسی هەنگای ناوە و خۆی بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەکردووە و پالن‬ ‫و پرۆژەی داورۆژی هەیە؟‬ ‫و‪ :‬سەرکردایەتی سیاسی کورد زیاتر بە سیاسەتی رۆژ مامەڵەی کردووە‬ ‫لەگەڵ هەر کێشەو رووداوێکدا‪ .‬کورد لە زۆربەی کاتدا زیاتر تاکتیکی هەبووە‬ ‫نەک ستراتیژ‪ .‬هەربۆیە دەستکەوتەکانیش سنورداربووە‪ .‬هەربۆیە پێویستە‬ ‫پالنی داهاتوی کورد پالنێکی درێژخایەنی ستراتیژی بێت و ئامادەسازی‬ ‫نەتەوەیی بۆ بکرێت‪.‬‬

‫سەرکردایەتی سیاسی کورد تاکتیکی‬ ‫هەبووە نەک ستراتیژ‪ ،‬هەر بۆیە‬ ‫دەستکەوتەکانیش سنوردار بووە‬


‫‪6‬‬

‫ژماره‌ ‪171‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/1/22‬‬

‫هاواڵتیان دەڵێن‪ :‬نەخشەی بنەڕەتی پرۆژەکان دەستکاری دەکرێن‬ ‫بەڕێوبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر‪ :‬شتی وانییە‬ ‫راپۆرت‪ :‬پرس‬

‫هاواڵتیانی دانیشتووی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون‪ ،‬گلەیی‬ ‫ئەوە دەکەن کە نەخشەی بنەڕەتی پرۆژەکان دەستکاری کراون‬ ‫و لەالیەن کۆمپانیاکانەوە زەوییەکانی خزمەتگوزاری کراون بە‬ ‫خانوون یان گۆڕاون‪ ،‬یان هەر نەکراون‪ ،‬بەڕێوەبەری گشتیی‬ ‫وەبەرهێنانی هەولێریش ئەوە رەتدەکاتەوە‪.‬‬ ‫ل��ەدوای یاسای سندوقی نیشتەجێبوون و دوات��ر یاسای‬ ‫وەب��ەره��ێ��ن��ان‪ ،‬زۆرت��ری��ن پ���رۆژەی نیشتەجێبوون لەالیەن‬ ‫کۆمپانیاکانەوە دروستکران‪ .‬بەپێی زۆرێک لەو گرێبەستانەی‬ ‫لەنێوان هاواڵتیان و کۆمپانیای جێبەجێکار ک��راوە‪ ،‬دەبێ‬ ‫خزمەتگوزارییەکانی وەک قوتابخانە و نەخۆشخانە و دایەنگە‬ ‫و باچخە و ‪...‬لەپرۆژەکەدا هەبێت‪ ،‬بەاڵم ئێستا دەوترێ زەوی‬ ‫هەندێک لەو خزمەتگوزاریانە بۆ مەبەستێکی تری قازانج و‬ ‫بازارگانی دەستکاری کراون‪ .‬یان هیچکام لە خزمەتگوزارییەکان‬ ‫نەکراون‪.‬‬ ‫لەم ب��ارەوە رەحمان کەریم دانیشتووی ئەندازیاران‪ ،‬کە‬ ‫کۆمپانیای کۆمەڵگای گروپ جێبەجێکاری بووە‪ ،‬بە پرسی‬ ‫راگەیاند «ئێمە کاتێک گرێبەستی کڕینی خانووەکەمان‬ ‫واژۆک��رد و سەیری نەخشەکەمانکرد‪ ،‬خزمەتگوزاری وەک‬ ‫نەخۆشخانە و قوتابخانە و تەنانەت ناوچەی سەوزایشی‬ ‫هەبوو‪ ،‬ئێستا کە سەرجەمی پرۆژەکە م��اوەی دوو ساڵە‬ ‫رادەستی خاوەنەکانیانکراوە‪ ،‬تەنیا قوتابخانەی بۆ کراوەو‬ ‫خزمەتگوزارییەکانی تری تێدا نییە»‪ .‬ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا‬ ‫کە چەند جارێک گرفتی کارەبایان بۆ دروستبووە‪ ،‬پەیوەندیان‬ ‫بە بەرێوەبەرایەتی کارەباوە ک��ردووە‪ ،‬ئ��ەوان پێیانگوتوون‬ ‫دابینکردنی وێستگەی تایبەت بە پرۆژەکە لەسەر کۆمپانیایە‪،‬‬ ‫کەچی کۆمپانیاش پێی گووتوون لەسەر ئەرکی حکوومەتە‪.‬‬ ‫رەحمان کەریم روونی دەکاتەوە کە پێویستە هەر پرۆژەیەکی‬ ‫نیشتەجێبوون س��ەرج��ەم خزمەتگوزارییە س��ەرەت��ای��ی و‬ ‫بەردەوامییەکانی وەک ئاو و ئ��اوەڕۆ و کارەبا و شەقام و‬ ‫نەخۆشخانە و بنکەی پۆلیس و تەنانە باخچەی ساوایان و‬ ‫ئاگرکۆژێنەوەشی هەبێ‪ ،‬بۆیە دەڵێت «داواکارین لە حکومەت‬ ‫و کۆمپانیا رەچاوی پێویستی و داخوازییەکانی دانیشتوانی‬ ‫سنورەکە بکات‪ ،‬چونکە ئێمە پارەمان بەو خانوانە داوە و بە‬ ‫بەالش پێیان نەبەخشیوین»‪.‬‬ ‫لەوەاڵمی ئەو هاواڵتییەدا‪ ،‬خاوەنی پرۆژەکە رەتیدەکاتەوە‬ ‫خزمەتگوزارییەکان لە ئەستۆی ئ��ەوان بێت‪ .‬ئەندازیار‬ ‫عەبدولخالق رەشید‪ ،‬خاوەنی کۆمپانیای کۆمەڵگەی گروپ‪ ،‬کە‬ ‫ل������ەب������ارەی‬ ‫پرۆژەی ئەندازیارانی جێبەجێکردووە‪.‬‬ ‫خزمەتگوزارییەکانەوە دەڵێت «راستە‬ ‫ل��ە نەخشەی ب��ن��ەڕەت��ی پ��رۆژەک��ەدا‬ ‫خزمەتگوزارییەکانی وەکو قوتابخانە‬ ‫و نەخۆشخانە و پ��ارک و دایەنگە و‬ ‫‪....‬تێدایە‪ ،‬بەس ئەوانە پەیوەندی‬ ‫بەئێمەوە‬

‫نییە‪ ،‬بەڵکو ئەرکە لەسەر حکومەت جێبەجێیان بکات‪ ،‬چونکە‬ ‫ئەوکاتی ئێمە پرۆژەکەمان دەست پێکرد بەپێی یاسای سندوقی‬ ‫نیشتەجێبوون بوو نەک یاسای ئێستای وەبەرهێنان‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫کولفەی زۆر لەسەر هاواڵتیان نەکەوێت و نرخی خانووەکان‬ ‫هەرزان بێت‪ ،‬حکومەت بەڵێنیداوە خۆی ئەو پرۆژانە جێبەجێ‬ ‫بکات‪ ،‬بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی کە لەنێوان پارێزگای هەولێر‬ ‫و ئێمەدا کراوە»‪ .‬ئەندازیارەکە ئاماژەش بەوە دەکات چەند‬ ‫جارێک نووسراویان کردووە بۆ دەزگاکانی پەیوەندیدار کە ئەو‬ ‫خزمەتگوزاریانە جێبەجێبکەن‪ ،‬بەاڵم وەاڵمیان نەبووە‪ .‬بۆیە‬ ‫دەڵێت «دەبێ پارێزگای هەولێر ئەو خزمەتگوزارییانە دابین‬ ‫بکات»‪.‬‬ ‫هاواڵتییەکی تری دانیشتووی پرۆژەی ئاوێنەی شار لەبارەی‬ ‫کەم و کوڕییەکانەوە بۆ پرس دەدوێ��ت و دەڵێت « ئێمە‬ ‫وەک بەشداربووانی پرۆژەی ئاوێنەی شار‪ ،‬دەبوو لە مانگی‬ ‫‪٧‬ـی ‪٢٠١٢‬ـەوە خانووەکانمان تەواو بوونایە‪ ،‬بەاڵم دەستەی‬ ‫وەبەرهێنان بە نایاسایی وادەی پرۆژەکەیان بۆ ‪ ٥‬مانگی دیکە‬ ‫درێژ کردەوە و کەچی دوای ئەو واددەیەیش تەواو نەبووە»‪.‬‬ ‫مامەیارە ئەحمەد‪ ،‬رۆژنامەنووس و دانیشتوی ئاوێنەی شار‪،‬‬ ‫لە ب��ارەی گۆڕینی نەخشەی پڕۆژەکەوە رایدەگەیەنێت کە‬ ‫گۆڕانکاریی زۆری تێدا کراوە‪ ،‬وەکخۆی گوتی « گۆڕانکاریی‬ ‫زۆری تێدا کراوە‪ ،‬سەوزایی نەماوەتەوە‪ ،‬سەرەڕای ئەوەی ‪٦‬‬ ‫مانگ بەسەر وادەی تەوابوونی ماوەی پرۆژەکەشدا تێپەڕیوە‪،‬‬ ‫کەچی بناغەی هیچ پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری وەک قوتابخانە و‬ ‫باخچەی ساوایان و شوێنەکانی تر دانەنراوە»‪ .‬ئەوەشی گوت‬ ‫«پێش هەر شت‪ ،‬تاوەری کۆڕەک تیلیکۆمیان دانا‪ ،‬چونکە‬ ‫قازانجی کۆڕەکی تێدا بوو»‪.‬‬ ‫سەباح عەلی دانیشتووی شاری ئایندەی یەکە‪ ،‬کە کۆمپانیای‬ ‫ف��ەرزاد جێبەجێکاری بووە‪ ،‬لەم بارەیەوە دەڵێت «کاتێک‬ ‫پڕۆژەکە دەستی بە فرۆشتن کرد‪ ،‬تا ئەو جێیەی لەبیرم‬ ‫مابێت‪ ٣٥٢ ،‬خانوو بوو‪ ،‬بەاڵم کاتێک هاتینە ناویان‪ ،‬دەبینین‬ ‫زیاتر لە ‪ ٤٧٠‬خانوو دروست کراون کە زەوی ‪ ‬هەندێکیان زۆر‬ ‫گەورەترن»‪ .‬وتیشی «جارێک پرسیاری ئەوەمان کرد‪ ،‬وەاڵمیان‬ ‫داینەوە کە کەسانێک لە دەستەی وەبەرهێنان دەستیان لەو‬ ‫کارەدا هەیە و هەر یەکەو چەند خانوویەکیان بەر کەوتووە و‬ ‫ئەو کارەیان پەردەپۆش کردووە‪».‬‬ ‫دانیشتووەکەی شاری ئایندە راشکاوانە دەڵێت «سەرەڕای‬ ‫ئەوەی کە جێگەی چەند پارک و سەوزاییەک کراون بە خانوو‪،‬‬ ‫ئێستاش بە نیازن الیەکی دیکەی پڕۆژەکە کە بڕیار بوو سەوزایی‬ ‫بێت‪ ،‬بیکەن بەو بەشە تیجارییەی کە شوێنەکەیان کردووە بە‬ ‫مۆتێل‪».‬‬

‫سەباح عەلی هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە لە شارەکەیاندا‬ ‫هیچ بەشێکی خزمەتگوزاریی گشتی تێدا نییە و دەڵێت «هەموو‬ ‫پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دەبێ قوتابخانە‪ ،‬دایەنگە و بنکەی‬ ‫تەندروستی تێدا بێت‪ ،‬کەچی ئەم شارەی ئێمە‪ ،‬تەنیا خانووە‬ ‫و هیچی تر‪».‬‬ ‫ئاماژەبەوەش دەکات کە سەردانی دەستەی وەبەرهێنانیان‬ ‫ک���ردووە‪ ،‬پێیانگوتوون کۆمپانیا دەب��ێ ئەوانە بکات‪ ،‬لە‬ ‫کۆمپانیاش پێیاندەڵێن ئەرکی حکوومەتە‪ .‬پرس جەند جارێک‬ ‫پەیوەندی کرد بە خاوەنی کۆمپاینای فەرزادی جێبەجێکارەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم وەاڵمی پەیوەندییەکەی نەدایەوە‪.‬‬ ‫سەبارەت بەم کێشە و کەم و کوڕییانە‪ ،‬نەجات باپیر‪،‬‬ ‫بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر‪ ،‬لەلێدوانێکیدا بۆ‬ ‫هەفتەنامەی پرس رەتیدەکاتەوە هیچ پرۆژەیەک دەستکاری‬ ‫دیزاین و نەخشەی بنەڕەتی کرابێت‪ .‬بەڕێوەبەرەکە روونیدەکاتەوە‬ ‫هەندێک کۆمپانیا و خاوەن پرۆژە پێشوەختە خانووەکانی‬ ‫دەفرۆشت بێ ئەوەی دیزاین و پرۆژەکەی لەالیەن دەستەی‬ ‫وەبەرهێنانەوە پەسەند کرابێت‪ .‬کاتێک کە پەسەند دەکرا رەنگ‬ ‫جیاوازی هەبا لەگەڵ ئەو نەخشەیەکی کە بەهاواڵتیانی داوە‪.‬‬ ‫ئەو بە نموونە باس لە گۆڕینی نەخشەی پرۆژەی ئاوێنەی‬ ‫شار دەکات و دەڵێت «پرۆژەی ئاوێنەی شار جادەی ‪١٢٠‬ی‬ ‫بەناودا دەڕوات‪ ،‬هەر بۆیە دیزاینەکەییمان راگ��رت‪ ،‬چونکە‬ ‫شوێنی قوتابخانە و باخچە و ‪...‬گۆڕا‪ ،‬بۆمان تەسدیق کرد‪،‬‬ ‫ئینجا رێگەمان پێداوە کاری تێدا بکات»‪.‬‬ ‫جەخت لەوەش دەکاتەوە هیچ پرۆژەیەک دەستکاری نەخشەی‬ ‫بنەڕەتی ناکرێ بەبێ ئاگادری الیەنی پەیوەندیدار‪.‬‬ ‫نەجات باپیر‪ ،‬ئاشکراشی دەکات هەندێک پرۆژە لەناچاری‬ ‫دەستکاری دەکرێ‪ ،‬وەک نموونەی پێهێناوە‪« ،‬پرۆژەی گواڵن‬ ‫سیتی جادەی حکومی بەناودا دەڕوات‪ ،‬ناچارین دەستکاری‬ ‫نەخشەی بنەڕەتی بکەین»‪.‬‬ ‫لەبارەی ئەو پرۆژانەشی کە قوتابخانە و نەخۆشخانە و دایەنگە‬ ‫و ‪..‬تێدا نییە‪ ،‬نەجات باپیر‪ ،‬بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی‬ ‫هەولێر روونیدەکاتەوە هەندێک لەو پرۆژانە لە سەردەمی‬ ‫سندوقی نێشتەجێبوون ک��راوون‪ ،‬کە پ��رۆژەک��ان ئەوجۆرە‬ ‫خزمەتگوزارییانەی تێدا نەبووە‪ ،‬یان بەشێک لەو خزمەتگوزاریانە‬ ‫لە ئەستۆی حکومەت بووە‪ ،‬ئێستاش لەسەر هەمان پالنی خۆیان‬ ‫دەڕۆن»‪ .‬ئەوەشی گوت «بەاڵم پرۆژە تازەکانی ئێستا مەرجە‬ ‫ئەو خزمەتگوزاریانەی تێدا هەبێت»‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪171‬‬

‫‪2013/1/22‬‬

‫‪7‬‬

‫لە میانەی دیمانەیەکی پرس دا سەمیر سەلیم‬ ‫ئەندامی پارلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی‬ ‫یەکگرتووی ئیسالمی و ئەندامی لێژنەی دارایی‬ ‫پارلەمان‪ ،‬باس لە بودجە و کەلێن و تێبینیەکانی‬ ‫بودجە و کەیسی نەوت دەکات‪.‬‬ ‫دیمانە‪ :‬محەمەد عومەر‬

‫سەمیر سەلیم‪ ،‬ئەندامی پەرلەمانی کوردستان‪:‬‬

‫پڕۆژەکان دەبێ لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان و زەرەرمەندانەوە‬ ‫دابەش بکرێت‪ ،‬بەاڵم ژمارەی دانیشتوان رەچاو نەکراوە‬ ‫پ‪ :‬چ تێبینییەکتان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی پێشنیار‬ ‫کراوی ساڵی ‪ ٢٠١٣‬ی هەرێمی کوردستان هەیە؟‬ ‫و‪ :‬ئەوەی جیاوازی هەیە لەگەڵ بودجەی پار ساڵ‪ ،‬تەنیا‬ ‫ژمارەی پارەکانە‪ ،‬ئەگینا لە ڕووی ئەو کەلێن و بۆشاییانەی‬ ‫کە لە ساڵی ‪ ٢٠١٢‬هەمان ب��وو‪ ،‬هەمان تێبینی لە سەر‬ ‫بودجەی ‪ ٢٠١٣‬دووب��ارە دەبێتەوە‪ .‬سەرچاوەکانی داهاتی‬ ‫ناوخۆو‪ ،‬کەیسی ن��ەوت بە نادیاری ماوەنەتەوە‪ .‬هەندێ‬ ‫سەرچاوەی تر بە تەمومژی ماوەتەوە‪ .‬تەرخان کردنی پارە بێ‬ ‫ستراتیجەتی پێوە دیارە‪ .‬راپۆرتی وەزارەتی دارایی ستراجیەتی‬ ‫حکومەتی دارشتووە ئەو پارانەی تەرخان کراوە دروستی ئەو‬ ‫ستراتیجەتە ناسەلمێنن‪ ،‬حکومەت دەڵێت ئەولەویەت دەدەم‬ ‫بەکەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی‪ ،‬بەاڵم پارە بۆ کشتوکاڵ و‬ ‫پیشەسازی زۆر کەم تەرخان کراوە‪ .‬سەرچاوەکانی داهاتی‬ ‫وەکو شارەوانیەکان‪ ،‬کارەبا‪ ،‬نەخۆشخانەکان‪ ،‬ئەمانە بەبێ‬ ‫هێنانەوە بۆ خەزێنەی گشتی‪ ،‬راستەوخۆ سەرف دەکرێنەوە‪،‬‬ ‫ئەمانە کۆمەڵێک کێشە و تێبینین‪ ،‬بێجگە لە کێشەی میالک‬ ‫کە یەکێکە لە کێشەکانی تر‪ ،‬وەک دەبینین دەزگا ئەمینەکان‬ ‫بە ئاسایش و ئەمن و بەرگرییەوە هەلی یەکسان نارەخسێ بۆ‬ ‫سەرجەم هاواڵتیان‪.‬‬ ‫پ‪ :‬چۆن ئەم بودجەیە بەسەر سێکتەرەکان دابەش کراوە‪،‬‬ ‫ئەولەویەت بۆ کامە سێکتەرە؟‬ ‫و‪ :‬سێکتەری سەرەکی ئەمن و بەرگرییە‪ ،‬وەزارەتی ناوخۆ‬ ‫نزیکەی تریلۆنێک و سێ سەد و پەنجا و حەوت ملیارد و پێنج‬ ‫سەد و حەڤدە ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە‪ ،‬مولعەقێکی‬ ‫تری ئەمن دەزگای ئاسایشە‪ ،‬کە چوار سەد و هەشتا و حەوت‬ ‫ملیارد دیناری بۆ تەرخان کراوە‪ ،‬مولعەقێکی تری ئەمن ئاژانسە‬ ‫کە پاراستن و زانیاری لە خۆ دەگرێت‪ ،‬سێ سەد و چل و چوار‬ ‫ملیارد دیناری بۆ تەرخان کراوە‪ ،‬مولعەقێکی تر وەزارەتی‬ ‫پێشمەرگەیە‪ ،‬ئەویش نزیکەی تریلۆنێک و سەد ملیارد دیناری‬ ‫بۆ تەرخان کراوە‪ ،‬هیچ سێکتەرێکی تر ناگاتە سێکتەری‬ ‫ئەمنی‪ ،‬تەرخان کردنێکی بە لێشاو و بە شااڵوی بۆ تەرخان‬ ‫کراوە‪ ،‬لەناو سێکتەری ئەمنیدا بۆ (متعاونین و مخبیر سری)‬ ‫نزیکەی حەفتا ملیارد دینار تەرخان کراوە‪ ،‬ئەمە پارەیەکی‬ ‫یەکجار خەیاڵی زۆرە‪.‬‬

‫پ‪ :‬ئایا لە نێو بودجەکەدا پرۆژەی وەهمی هەیە؟‬ ‫و‪ :‬ناوێک هەیە پارەی بۆ تەرخان دەکرێت‪ ،‬دوایی پارەکەی‬ ‫بۆ سەرف ناکرێت‪ ،‬چونکە جێبەجێ ناکرێت‪ ،‬لە حیساباتی‬ ‫خیتامی ‪٢٠١١‬دا حکومەت خ��ۆی دەڵێت‪ :‬لە حیساباتی‬ ‫خیتامی ئەو پارە تەرخان کراوەی بۆ بودجەی وەبەرهێنان‬ ‫تەرخانمان ک��ردووە لە ‪٤٩%‬ی سەرف بووە واتە لە ‪٥١%‬ی‬ ‫پرۆژەکان جێبەجێ نەکراون‪ ،‬ئێمە پارەمان بۆ تەرخان کرد‪،‬‬ ‫بەس حکومەت نەیتوانی جێبەجێی بکات‪ ،‬کەواتە لە ‪٥١%‬ی‬ ‫پرۆژەکان بە وەهمی دەردەچ��ن‪ ،‬لەبەر ئەوە دڵنیام لەوەی‬ ‫پارساڵ حکومەت نەیتوانی بێت چوار تریلۆن و حەوت سەد‬ ‫ملیارد سەرف بکات لە ساڵێکدا ‪٥٠%‬ی سەرف کردبێت‪ ،‬بە‬ ‫دڵنیاییەوە ئەمساڵ نزیکەی پێنج تریلۆن و کەسرێکە پێ‬ ‫سەرف ناکرێت‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئایا پرۆژەی دووب��ارەی تێدایە کە پارەی بۆ تەرخان‬ ‫کرابێتەوە؟‬ ‫و‪ :‬خۆی پرۆژەی ب��ەردەوام هەیە‪ ،‬پرۆژە هەیە ساڵی پار‬ ‫پارەی بۆ تەرخان کراوە‪ ،‬مەسەلەن ‪ ١٠‬ملیاردی پێویستە ‪٥‬‬ ‫ملیاردی بۆ تەرخان کراوە‪ ،‬بۆ ئەمساڵیش ‪ ٥‬ملیاردی تری‬ ‫بۆ تەرخان دەکرێتەوە‪ ،‬چونکە بە دوو ساڵ تەواو دەبێت‪،‬‬ ‫ئاساییە زۆری پارەکان بۆ پرۆژە دووبارە تەرخان دەکرێت‪،‬‬ ‫بەاڵم پرۆژەمان هەیە تەواو بووە‪ ،‬هەر ناوی هاتووە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئایا بودجە بە شێوەی یەکسان بەسەر شارەکاندا‬ ‫دابەش کراوە؟‬ ‫و‪ ٥٠% :‬بە ‪ ٥٠%‬نییە‪ ،‬هەولێر نزیکەی ‪ ٥٣%‬بۆ ‪٥٤%‬ە‪،‬‬ ‫سلێمانی لە ‪ ٤٦%‬و ‪٤٧%‬ە‪ ،‬لە ئەسڵدا دەبێت لەسەر ئەساسی‬ ‫ژمارەی دانیشتوان و زەرەرمەندان بودجە دابەش ببێت‪ ،‬بۆ‬ ‫نموونە هەڵەبجە لە ڕووی دانیشتوانەوە ژمارەی زۆرە‪ ،‬لە ڕووی‬ ‫زەرەرمەندانەوە کیمیاباران کراوە‪ ،‬تەخت کراوە‪ ،‬کەچی هەستم‬ ‫کرد کەمترین پرۆژەی تێدایە‪ ،‬کەواتە نە زەرەرمەندی رەچاو‬ ‫کراوە‪ ،‬نە ژمارەی دانیشتوانیش رەچاو کراوە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئایا سولفەکانی هاوسەرگیری و عەقاری گۆڕانکارییان‬ ‫تێدا دەکرێت؟‬ ‫و‪ :‬سولفەکان سندوقی خۆی هەیە‪ ،‬هەموو ساڵێک پارلەمان‬ ‫و حکومەت یارمەتی سندوقەکە دەدەن لە بودجەی گشتی‪،‬‬

‫کە لێیان دەسەندرێتەوە دەگەڕێتەوە بۆ سندوقەکە‪ ،‬پاش ‪١٠‬‬ ‫ساڵێک ئیتر دەبێت لە الیەن حکومەتەوە تەمویل نەکرێت‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئایا ئاگاتان لە داهاتی نەوت هەیە و دەگەڕێتەوە ناو‬ ‫بودجەی گشتییەوە؟‬ ‫و‪ :‬نەخێر‪ ،‬یەکێک لەو کەیسانەی کە بە نادیاری ماوەتەوە‬ ‫کەیسی نەوتە‪ ،‬وەزارەت��ی دارای��ی نووسیوێتی لە بەرهەمە‬ ‫ناوخۆییەکانی نەوت ‪ ٨٠‬ملیارد دیناری پترۆ دۆالرم هەیە‪،‬‬ ‫پتڕۆ دۆالر یاساییەکی عێراقییە‪ ،‬ئەو شوێنەی کە نەوت‬ ‫دەفرۆشێت و دەر دەهێندرێت‪ ،‬هەموو بەرمیلێک دۆالرێکی بۆ‬ ‫ئەو شوێنە دەبێت‪ ،‬یان لە سەد و پەنجا مەتر موکەعەبێک لە‬ ‫غازی سروشتی بۆ ئەو شوێنە دەبێت‪ ،‬ئەم ‪ ٨٠‬ملیاردە دەکاتە‬ ‫هەشتا ملیۆن دۆالر‪ .‬بە وەزارەتی داراییم وت ئەمە پارەی پتڕۆ‬ ‫دۆالرەکەیە‪ ،‬بەس پارەی فرۆشی نەوتەکە کوا‪ ،‬کە ‪ ٨‬ملیارد‬ ‫دۆالر دەکات‪.‬‬

‫حکومەت دەڵێت ئەولەویەت دەدەم بەکەرتی‬ ‫کشتوکاڵ و پیشەسازی‪ ،‬بەاڵم پارە بۆ کشتوکاڵ‬ ‫و پیشەسازی زۆر کەم تەرخان کراوە‬ ‫سێکتەری ئەمنی زۆرترین پارەی بۆ‬ ‫تەرخان کراوە‬ ‫هەڵەبجە کەمترین پرۆژەی بۆ‬ ‫تەرخانکراوە‬


‫‪8‬‬

‫ژماره‌ ‪171‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/1/22‬‬

‫فرمێسک مستەفا‪ ،‬ئافرەتێک لە تەنیایی‪ ،‬تەنیاییەک پڕ‬ ‫لەئەزموون و شاکاری شانۆ‬

‫ئا‪ :‬پرس‬

‫فرمێسک‪ ،‬کچی مستەفا عەبدوڕەحمانە‪ ،‬لەبنەماڵەیەکی‬ ‫هونەرپەروەر و نیشتمانپەروەر لە دایکبووە‪ ،‬باوکی دەرچووی‬ ‫یەکەم خولی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغداد بووە‬ ‫لەبەشی مۆسیقا لە ساڵی ‪ ،١٩٥٧‬کەخاوەنی میلۆدی سرودی‬ ‫واوەرن الوەکان و ئێمە ئاشتی پەروەرین‪.‬‬

‫دایکیشی ناوی رەجاء عەبدەیە‪ ،‬لە سااڵنی پەنجاکاندا لە‬ ‫یەکێتی ئافرەتانی سلێمانی ئەندام بووە‪ .‬دەکاتە خوشکی‬ ‫اللە عەبدەی شێوەکارو نەجاتی عەبدەی موزیک ژەن لە تیپی‬ ‫مەولەوی سلیمانی و محەمەد عەبدەی نوسەر و بەختیاری‬ ‫عەبدە ی ئەکتەر‪.‬‬ ‫فرمێسک پێنج خوشک وبرای هەیە‪ ،‬کە هەمووان لە بواری‬ ‫هونەریدا کاردەکەن‪ .‬وەک بڵێسەی پەیکەرتاش وکڵپە و پشکۆ‬ ‫و کوردۆی گۆرانی بێژ و موزیک ژەن‪.‬‬ ‫فرمێسک لەساڵی ‪ ١٩٦٥‬لەگەڕەکی سەر شەقامی سلێمانی‬ ‫دێتە دونیاوە‪ ،‬هەر لەشاری سلێمانی خوێندنی سەرەتایی‬ ‫و دوان��اوەن��دی ت��ەواو ک��ردووە‪ ،‬لە زانکۆی بەغدا کۆلیجی‬ ‫هونەرەجوانەکان بەشی شانۆی تەواو کردووە‪.‬‬ ‫ئەو زێتر لە (‪ )٣٠‬ساڵ دەبێت لە بواریی شانۆدا کار دەکات‬ ‫و زێتر لە (‪ )٢٠‬بەرهەمی شانۆگەریی و تەلەفیزیۆنی هەیە‪.‬‬ ‫ساڵی ‪ ١٩٩٣‬هاوسەرگیری لەگەڵ کورێکی کەرکوکی دەکات‬ ‫کە لە واڵتی ئەڵمانیا دەژیا‪ ،‬فرمێسکیش لەگەڵی دەچێت بۆ‬ ‫لەئەڵمانیا‪ .‬ئێستا خاوەنی سێ مناڵە‪.‬‬ ‫ئەو باس لە ژیانی ئەڵمانیای دەکات و دەڵێت «لەو ماوەیەدا‬ ‫سەرقاڵی پەروەردەکردنی مناڵەکانم بووم‪ ،‬لە شانۆ دابڕام‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم لە ڕێگای نوسین بۆ رۆژنامە و گۆڤارەکوردییەکان‬ ‫توانیم قەرەبووی ئەو الیەنە بکەمەوە»‪ .‬دەشڵێت «دوو ساڵ‬ ‫یاریدەرەی کۆمەڵەی کلتوری کوردی بووم لە شاری شتوتگارت‪،‬‬ ‫هەروەها ماوەیەک وەک بێژەر کارم لە رادیۆی دەنگی واڵتدا‬ ‫کرد»‪ .‬هەر لەوێ شانۆگەری (سەرگوزشتەی دەفێک) و (بادی‬ ‫سەبا) بەئەنجام گەیاندووەو گۆڤاری زانستی شانۆ و گروپی‬ ‫شانۆی نێونەتەوەیی میترای دامەزراندووە و بۆ ماوەی دووساڵ‬ ‫وەک مامۆستای شانۆی پێداگۆگ لە قوتابخانەی بنەرەتی کاری‬ ‫کردووە‪.‬‬ ‫لەدرێژەی قسەکانیدا‪ ،‬باس لە دەستپێکی کارەکانی دەکات‬ ‫و دەڵێت «مێژوی کاری هونەری من دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی‬ ‫‪ ١٩٨٣‬کاتێ قوتابی ئامادەیی بووم‪ ،‬لەشانۆگەریی (کەلە‬ ‫س��ەردا) بەشدار ب��ووم‪ ،‬پێشتریش لەگۆرانی و کۆراڵەکانی‬ ‫چاالکی قوتابخانەکان بەشداریم دەکرد‪ ،‬کە باوکم خۆی لەوێ‬ ‫سەرپەرشتیاری هونەری ب��وو»‪ .‬ناوبراو لە ساڵی ‪١٩٨٦‬‬ ‫خەاڵتی باشترین ئەکتەری ناوەندی لە فیستڤاڵی گەنجان‬ ‫بەدەست هێناوە‪ .‬لەساڵی ‪١٩٨٧‬یش خەاڵتی باشترین ئەکتەری‬ ‫وەرگرتووە‪ .‬دوای تەواو کردنی زانکۆ دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی‪،‬‬ ‫لەچەندین کاری شانۆیی و تەلەفیزیۆنی و فیلم بەشداری‬ ‫دەکات‪ ،‬هەروەها لە چەندین ئامادەیی مامۆستای هونەریی‬ ‫بووە لەگەڵ پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایان و پەیمانگای‬ ‫هونەرە جوانەکانی سلێمانی ‪.‬‬ ‫هەر چەندە ئەو دانیشتووی ئەڵمانیایە‪ ،‬بەاڵم چەندین‬ ‫ش��ان��ۆگ��ەری��ی ل��ە ه��ەرێ��م ب��ە ئ��ەن��ج��ام��گ��ەی��ان��دووە‪ ،‬ل��ەوان��ە‬ ‫(سەرگوزشتەی دەفێک) و (مۆنۆدرامای تارمایی ژنێک) لەگەڵ‬ ‫چەندین شانۆگەریی و فیستیڤاڵ و چاالکی تر‪.‬‬ ‫دوو ساڵ دەبێت گەڕاوەتەوە هەرێم و لە کۆلێژی هونەرە‬ ‫جوانەکانی هەولێر مامۆستایە‪ ،‬ئەو باس لە هۆکاری گەڕانەوەی‬ ‫دەک��ات و دەڵێت «ئەوکاتانەی دەگ��ەڕام��ەوە بۆ ئەڵمانیا‬ ‫هەرشتێک ڕوویدابێت لە کوردستان‪ ،‬زۆر هەستم بەخەجاڵەتی‬ ‫خۆم دەکرد کە بەشداری ئەو ڕووداوانە نیم و هەڵوێستەیەکی‬ ‫راستەوخۆم نیە»‪ .‬ئەو بەردەوام دەبێت و دەڵێت «ساڵی ‪٢٠٠٩‬‬ ‫داوایەکم پێشکەش بە وەزارەتی رۆشنبیری کرد کە دابمەزرێم‪،‬‬ ‫من دەمتوانی داوای گەڕانەوەی سەرکار بکەم وەک هەر کەسێک‬ ‫کەمافی خۆمە‪ ،‬بەاڵم من وەزارەتی ڕۆشنبیریم هەڵبژارد هەستم‬ ‫دەکرد بوونی من لەوێدایە و راستەخۆ دەتوانم خزمەت بکەم»‪.‬‬

‫ئێستا لە ماڵێکی نالەبار و نەگونجا بە ژیان و کەسایەتی ئەو‪،‬‬ ‫بەتەنیا دەژی‪ ،‬ژنێک لە تەنیایی‪ ،‬بەس پڕ لە ئەزموون و شاکاری‬ ‫شانۆ‪ ،‬ئیتر بڕیار دەدات لێرە بمێنێتەوە «بەتەواوی بڕیارم دا‬ ‫ئەوێ جێبهێڵم و بگەڕێمەوە ئێرە‪ ،‬گەرچی بریارێکی سەخت‬ ‫و دژوارە بۆ منی دایک‪ ،‬بەاڵم بۆمنی کوردستانی و شانۆکار‬ ‫وعەشقم بۆکارەکەم و میلەتەکەم پاڵنەری بەهێزترم بوو»‪ .‬کە‬ ‫گەڕایەوە لەکۆلیجی هونەرە جوانەکانی هەولێر بەخۆبەخش بۆ‬ ‫ماوەی چەند مانگێک کار دەکات و شەوانە لە ماڵی دەستە‬ ‫خوشکێکی دەمێنێتەوە‪ ،‬تا لە بەشی ناوخۆیی هەژدەی شوبات‬ ‫جێگای پێدەدەن‪ .‬دواتر بەگرێبەست وانە دەڵێتەوە‪ ،‬بەاڵم دوای‬ ‫سێ ساڵ لەو داوایەی پێشکەشی وەزارەتی رۆشنبیری کردبوو‬ ‫بۆ دامەزراندن‪ ،‬لە مانگی نۆڤەمبەری ‪ ٢٠١٢‬بە فەرمی وەک‬ ‫شارەزا بە مووچەی ‪ ٩٤٨‬هەزار دادەمەزرێت‪.‬‬ ‫فرمێسک مستەفا‪ ،‬دوای دابڕانێکی زۆر دەبێتەوە بەمامۆستا‬ ‫و باس لە یەکەم رۆژی وانە وتنەوەی دەکات و گوتی «یەکەم‬ ‫رۆژ کە سەردانی کۆلیجەکەم کرد و چومە هۆڵی وانە ووتنەوە‪،‬‬ ‫پەیوەست بوونێکی تەواوم زوو الدروست بوو‪ ،‬کە گەرامەوە‬ ‫بەشە ناوخۆییەکە زەنگێکم بۆ هاوسەرەکەم لێدا‪ ،‬پێم ووت‬ ‫گەر نان و ماست بخۆم لێرە تازە دەمێنمەوە و ناتوانم بێمەوە‪،‬‬ ‫دەمەوێت خزمەت و ئەزمونی خۆم بگەیەنمە قوتابیانی بەشی‬ ‫شانۆ»‪.‬‬ ‫ئەو‪ ،‬بڕیارەکەی بۆخۆی و هاوسەرەکەی بە سەخت ناو‬ ‫دەبات و دەڵێت «بێ گومان ئەمە بۆ هاوسەرەکەم و کوڕەکانم‬ ‫هێندە ئاسان نەبووە و بۆ خۆشم بە هەمانشێوە‪ .‬خێزانێک ببنە‬ ‫دووبەشەوە‪ ،‬بەاڵم ئیسراری من لەسەر مانەوەم و قوتابییەکانم‬ ‫و کارەکەم سەبوری من بوون»‪ .‬وەک ئەو گوتی «سەبووریەکی‬ ‫تاڵ لە تەنیایی و بێ جێگەیی و بێ پارەیی و خۆ گونجاندنی‬ ‫سەرلەنوێ لەگەڵ دەورووب��ەر‪ ،‬سەبورییەکی شیرینیش کە‬ ‫بەخشین و نزیکی بوو لە دڵی کوردستان وشانۆوە»‪.‬‬ ‫ئااڵی کوردستان خەمڕەوێن و هێورکەرەوەی فرمێسک دەبێت‬ ‫و لەکاتی غەدر و تەنیایی ورەی پێدەبەخشێتەوە «هەر کاتێک‬ ‫تەنیایی وغەدر و بیری خێزانەکەم تەنگی پێهەڵدەچنیم‪ ،‬تاکە‬ ‫ڕێگایەک بۆ دڵنەواییم تاکسیەکم دەگرت بۆبەردەمی پەرلەمان‪،‬‬ ‫سەیری ئااڵ بڵندەکەی ناو پەرلەمانم دەکرد‪ ،‬هێمن دەبوومەوە‬ ‫و دەمزانی بۆ لێرەم! چەندین جار لەگەڵ ئەو ئاالیە لەدوورەوە‬ ‫دواوم وام زانیوە تەنیا ئەو دەزانێت بۆ لەسەرئەو خاکە‬ ‫نیشتەجێم و لەخێزانەکەم خۆم دوورخستۆتەوە»‪.‬‬ ‫وەک خۆی باسی لێوە دەکات ئەو لەژوورێکدا دەژیت وژیانێکی‬ ‫سەخت دەگوزەرێنێت «من تەنیا ژورێکم هەیە‪ ،‬کە گوزەران‬ ‫تێیدا زۆر زەحمەتە‪ ،‬رۆژێک بۆ مێژوو وێنەکانی باڵو دەکەمەوە‪،‬‬ ‫بە ب��ەراورد لەو ماڵەی جێمهێشتووە لە ئەڵمانیا»‪ .‬ئەو‬ ‫رەتیدەکاتەوە لە هیچ ئیمتازاتێکی ئەم واڵتە سوودمەندبووبێ‪،‬‬ ‫چونکە وەکخۆی گوتی «لەبەر ئ��ەوەی بەگرێبەست کارم‬ ‫کردووە‪ ،‬گرێبەستیش هیچ یەکێک لەو شتانە نایگرێتەوە «‪.‬‬ ‫فرمێسک مستەفای هونەرمەند و شانۆکار و مامۆستا‪،‬‬ ‫یەکێک ب��وو ل��ەو کەسانەی کە ن��اوی لەلیستی سندوقی‬ ‫کۆمەککردنی داهێنەرانی وەزارەتی رۆشنبیری بوو‪ ،‬ئەو دوو‬ ‫پرۆژەی پێشکەش کردووە‪ ،‬کەوەکخۆی گوتی «خەونی چەندین‬ ‫ساڵەی منە بە ئەنجامیان بگەیەنم»‪ .‬یەکێکیان شانۆی ناو‬ ‫زیندانە ‪ ،‬کە پرۆژەیەکی هونەری تێراپی دەروونییە‪ .‬دووەم‬ ‫پرۆژەیش شانۆیەکی پەروەردەیی پێداگۆگییە بۆ مندااڵنی‬ ‫گوندو شارۆچکەکان بە ئەنجام دەگەیەنرێت‪ .‬هونەرمەندەکە‬ ‫بڕی کۆمەککردنەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت «بۆ ئەم دوو‬ ‫پرۆژەیە حەوت ملیۆنم وەرگرت‪ ،‬کەهەردووکی دوو کاری جودان‬ ‫و نوێن بۆ کوردستان»‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪171‬‬

‫‪2013/1/22‬‬

‫‪9‬‬

‫سوپای عێراق‪.....‬‬ ‫لە فەرمانڕەوایی شا فەیسەڵەوە تا نوری مالیکی‬ ‫ستیڤان شەمزینانی‬ ‫بەشی سێیەم‬ ‫شارەوا نییە سوپا لەعێراقدا جگە لەوەی ئامڕازێکی سەرەکیی بووە‬ ‫بۆ سەرکوتی نەیارە سیاسییەکان وهەمیشە لەبەرژەوەندیی چینی‬ ‫دەسەاڵتداردا بووە‪ ،‬لەهەمان کاتدا نابێت نکۆڵی لەوەش بکەین خودی‬ ‫سوپاو پۆستە هەستیارەکانی سوپا بۆ کەمینەی سووننە مەزهەبی‬ ‫عەرەبیی بووە‪ .‬ئەم سیاسەتە وەنەبێ تەنیا لەسوپادا رەنگی دابێتەوە‪،‬‬ ‫نەخێر ئەم رامیارییە شۆڤێنییە لەسەر هەموو ئاستەکانی بەڕێوەبردن‪،‬‬ ‫بەروونی بەرجەستە ببوو‪( .‬حکومەتەکانی عێراق هەر لەدابەشکردنی‬ ‫پۆستەکانەوە مامەڵەیەکی ناواقیعیان لەگەڵ کورددا ک��ردووە‪ ،‬ئەم‬ ‫مامەڵەیە‪ ،‬یەک لەپێدانی دەسەاڵتەکاندا دیاری دەدات‪ ،‬بۆ نموونە‬ ‫لەسااڵنی ‪ ١٩٢١‬تا ‪ ١٩٣٦‬لە»‪ »٥٧‬پیاو بۆ بەڕێوەبردنی کابینەکانی‬ ‫حکومەت دان��راب��وون‪ ،‬تەنیا «‪»٥‬کەسیان شیعەو ک��ورد ب��وون‪،‬‬ ‫لەسەرانسەری دەسەاڵتی بنەماڵەدا لە‪ ١٩٥٨ -١٩٢١‬پێنج وەزارەتە‬ ‫گرنگەکە بەدەست سووننە بوون‪ ،‬ئەم بااڵدەستییەی سووننە لەئاستی‬ ‫ناوخۆشدا رەنگی دابووەوە‪ ،‬بۆ نموونە لەساڵی ‪١٩٣٣‬دا سووننەکان‬ ‫لە‪ ١٤‬هەرێم‪ ،‬حوکمی ‪١٣‬یان دەکرد‪ ،‬هەروەها ‪ ٤٣‬قایمقامیان لەکۆی‬ ‫‪ ٣٧‬قایمقام بەدەستەوە بوو)‪ .»١٠« .‬لەژێر رووناکیی ئەم راستییە‬ ‫سادەیەدا بەو بڕوایە دەگەین‪ ،‬سیاسەتی دوورخستنەوەی کوردو‬ ‫شیعە لەفەرمانڕەوایی وپۆستە هەستیارەکان تەنێ لەسەردەمی‬ ‫بەعسەوە دەستی پێنەکردووە‪ ،‬بەڵکوو مێژوویەکی درێژو کۆنتری‬ ‫لەدیرۆکی سیاسیی عێراقدا هەیە‪ .‬لەم رووەوە «پیتەر سالگت»‬ ‫پێیوایە «ئەگەر بێینەوە سەر الیەنە ئەرێنییەکانی دەوڵەتی نوێی‬ ‫عێراق‪ ،‬کەخۆی لەدەستوورو پرۆسەی دامەزراندنی سوپای نیشتمانیدا‬ ‫دەبینێتەوە کەلەکانوونی دووەمی ‪١٩٢١‬دا هاتە کایەوە‪ ،‬ئەمەش هەر‬ ‫لەبەرژەوەندیی عەرەبی سووننە بوو کەبەشێکی کەمایەتییان لەو‬ ‫واڵت��ەدا پێکدەهێنا»‪ .»١١».‬بەعس لەهەموو حکومەتەکانی تری‬ ‫عێراق جیددیتر وکاریگەرانەتر کەوتە داماڵینی کوردو شیعە لەپۆستە‬ ‫هەستیارو گرنگەکانی سوپادا‪ .‬تەنانەت بەدرێژایی هەشتا ساڵ یەک‬ ‫فڕۆکەوانە نەبووە لەریزەکانی سوپای عێراقیدا بەرەگەز کورد بووبێت‪،‬‬ ‫یان نەبیستراوە لەو ماوەیەدا هیچ کام لەوەزیرەکانی بەرگریی سەردەمی‬ ‫حکومەتی سەددام تەنانەت کوردێکی بەعسیش بووبێت‪ .‬ئەمەش بۆ‬ ‫گرەنتیکردنی ئەوە بووە سوپا بۆ کودەتای سەربازیی بەکارنەهێنرێت‬ ‫لەدژی دەوڵەتی بەعس‪.‬‬ ‫کاریگەریی سوپا لەسەر سیاسەت وشێوەی فەرمانڕەوایی‬ ‫سوپای عێراق یەکێک لەو سوپایانە بووە ب��ەردەوام کارتێکردن‬ ‫وکاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر پرۆسەی سیاسیی واڵت هەبووە‪،‬‬ ‫یان بەدەربڕینێکی دیکە سوپا بێالیەن نەبووە لەبەرامبەر سیاسەت‬ ‫وپرسەکانی بەڕێوەبردن وحوکمداریی‪ .‬وەک لەسەرەتاشەوە ئاماژەی‬ ‫پێدرا بەهۆی ئەو چەپاندنە سیاسییەی هەر لەسەرەتای دروستبوونی‬ ‫عێراقەوە لەم واڵتەدا بەڕێوەچووەو هەروا بەهۆی نەبوونی زەمینەیەکی‬ ‫ک��راوەو دیموکراسیی تاکو هێزو بزووتنەوە سیاسییەکان چاالکیی‬ ‫تێدابکەن وکاربکەن بۆ وەدەستهێنان وبەدەستەوەگرتنی دەسەاڵتی‬ ‫سیاسیی‪ ،‬ئەوە رێگەی کودەتای سەربازیی لەزۆرترین بارەکاندا‬ ‫رێگەچارەیەکی ناچاریی وتەنیا بووە بۆ گۆڕینی مۆدیلی حوکم لەعێراقدا‪.‬‬ ‫بۆیەکا دەبینین هەر لەسەرەتاوە سوپا بەردەوام لەالیەن بزووتنەوە‬ ‫سیاسییەکانەوە بەکارهێنراوە بۆ گۆڕینی رژێمە فەرمانڕەواکان‪ ،‬بەم‬ ‫هۆیەوە لەماوەی چەند دەیەی تەمەنی ئەو سوپایەدا چەندان کودەتای‬ ‫سەربازیی سەرکەوتوو وسەرنەکەتووی ئەنجامداوە‪ .‬بەپێی سەرچاوە‬ ‫مێژووییەکان تەنیا لەماوەی نێوان سااڵنی ‪ ١٩٧٩ -١٩٢١‬کەهاوکاتە‬ ‫لەگەڵ هاتنە سەرکاری «س��ەددام حسێن»‪ ،‬سوپا ‪ ١٣‬کودەتای‬ ‫سەربازیی ئەنجامداوە کەبەشێکیان سەرکەوتنیشیان مسۆگەر کردووە‪.‬‬ ‫یەکەمین ک��ودەت��ای سەربازییش لەمێژووی عێراقی قۆناغی‬ ‫فەرمانڕەوایی پادشایەتیدا‪ ،‬بەفەرماندەیی ژەنەراڵ «بەکر سدقی»‬ ‫ب��ەرەگ��ەز ک��ورد لەساڵی ‪ ١٩٣٦‬ئەنجامدراو پ��اش سەرکەوتنی‪،‬‬ ‫حکومەتێکی نوێی بەسەرۆکایەتی «حیکمەت سلێمان» پێکهێناو‬ ‫خۆیشی بووە وەزیری بەرگریی ئەو حکومەتە‪ .‬بەهۆی ئەوەی «بەکر‬ ‫سدقی» هەستێکی کوردانەی هەبوو وچەندین ئەفسەرو پلەداری‬ ‫کوردی لەدەوری خۆی کۆکردبووەوە ودژی ناسیۆنالیستی عەرەبیی‬ ‫بوو‪ ،‬لەساڵی ‪ ١٩٣٧‬لەکاتێکدا بۆ نمایشێکی سەربازیی سەردانی‬ ‫تورکیای کرد‪ ،‬لەشاری موسڵ کەوتە بۆسەیەکەوەو دوای ئەوەی‬

‫گوللەیەک لەسەری درا‪ ،‬کوژرا‪ .»١٢».‬هەر لەسەردەمی فەرمانڕەوایی‬ ‫پادشایەتیدا چەندین کودەتای سەربازیی دیکە روویاندا‪ ،‬لەوانە کودەتای‬ ‫ساڵی ‪١٩٤١‬کەلەالیەن ئەفسەری ناسراو «سەالحەددین ئەلسەباغ»ەوە‬ ‫لەدژی حکومەتەکەی «تەها هاشمی» سەریهەڵدا‪ .‬دوای سەرکەوتنیان‬ ‫دەستەی کودەتاچی حکومەتێکی نوێیان بەسەرۆکایەتی «رەشید عالی‬ ‫گەیالنی» پێکهێنا‪ ،‬کە نازناوی «حکومەتی بەرگریی نیشتمانیی»‬ ‫پێدرابوو‪ ،‬وەلیعەهدی واڵت «میر عەبدولئیالە» لەترساندا هەاڵت‬ ‫وپەنای بۆ یەکەیەکی سەربازیی خۆیان برد لەنزیکی شاری «دیوانیە»‪،‬‬ ‫بەاڵم دوات��ر حکومەتە نوێیەکە چوونکە خوازیاربوو لەژێر رکێفی‬ ‫بەریتانییەکان بێتە دەرەوە‪ ،‬بەهەمانگیی بنەماڵەی مەلیکی عێراق‬ ‫وبەریتانییەکان تێکشکێنراو چوار لەسەرکردە سەربازییەکانی کودەتا‬ ‫لەسێدارەدان‪ ،‬خودی «سەالحەدین ئەلسەباغ»یش ناچار بەهەاڵتن بوو‬ ‫سەرەتا بۆ تورکیاو پاشان بۆ ئەڵمانیا‪ ،‬دواتریش گەڕایەوە مەمملەکەتی‬ ‫عەرەبیی سعودیەو داوای مافی پەنابەرێتی لەو واڵتە کرد‪.»١٣».‬‬ ‫گەورەترین وکاریگەرترین کودەتایەک لەسەردەمی پادشایەتیدا روویدا‬ ‫بێت‪ ،‬کودەتای ئەفسەرانی ئازادیخواز بەسەرکردەیی «عەبدولکەریم‬ ‫قاسم» بوو لە‪ ١٤‬گەالوێژی ساڵی ‪ .١٩٥٨‬ئەم کودەتایە تەواو سیمای‬ ‫سیاسیی وفەرهەنگیی کۆمەڵگەی عێراقی گۆڕی وکۆتایی بەرژێمی‬ ‫پادشایەتی هێناو لەجێگەیدا رژێمی کۆماریی جێگیرکرد‪ .‬هەر لەو‬ ‫چوارچێوەیەدا کۆمەڵێک چاکسازیی سیاسیی وئابووری دەستیانپێکرد‪،‬‬ ‫بەتایبەت بۆ یەکەمین جار دەستووری عێراقی دانی بەهاوبەشێتی‬ ‫کوردو عەرەبدا نا لەعێراقدا‪.‬‬ ‫لەماوەی پێنج ساڵی حکومی عەبدولکەریم قاسم «‪»١٩٦٣-١٩٥٩‬دا‬ ‫چەندین هەوڵی کودەتاو تیرۆرکردنی قاسم بەڕێوەچووە‪ ،‬لەهەشتی‬ ‫ئ��ازاری ساڵی ‪ ١٩٥٩‬بزووتنەوە هەڵگەڕاوەکەی ش��ەواف «عەقید‬ ‫عەبدولوەهاب ش��ەواف» فەرماندەی لیوای پێنج لەموسڵ‪ ،‬هەوڵی‬ ‫کودەتایەکی سەربازییان دا بەیارمەتی هەندێک ئەفسەری عەرەب و‬ ‫تورکمان‪ ،‬بەاڵم لەکۆتاییدا بزووتنەوەکە دامرکێنرایەوەو «شەواف»یش‬ ‫لەالیەن هێزەکانی عێراقەوە کوژرا‪ .‬بەهۆی ئەوەی حکومەتی قاسم‬ ‫لەبەڵێنەکانی خۆی پەشیمان ببووەوە لەدابینکردنی مافەکانی‬ ‫کورد‪ ،‬بەپێچەوانەوە لەشەڕێکی نابەرامبەردا بوو لەگەڵ بزووتنەوەی‬ ‫رزگاریخوازی گەلی کوردستان‪ ،‬بارودۆخی ناوخۆیی عێراق شڵەژان‬ ‫وئاڵۆزییەکی سەرسوڕهێنەری بەخۆوە بینی‪ ،‬ئەمەش دەرگای خستە‬ ‫سەر گازارەی پشت بۆ بەعسیی وناسیۆنالیستە عەرەبەکان لەرۆژی‬ ‫هەشتی شوباتی ‪ ١٩٦٣‬کودەتایەکی سەربازیی بەسەر حکومەتەکەی‬ ‫«قاسم»دا بکەن وخودی سەرۆک کۆمارو چەند وەزیر وهاوەڵێکی‪،‬‬ ‫بە دیلیی بکەونە بن دەستی کودەتاچییەکان‪ .‬سەرکردەکانی کودەتا‬ ‫بەتایبەت «عەبدولسەالم ع��ارف» خوازیاربوون بەهۆی کوشتنی‬ ‫قاسم وهاوڕێکانییەوە کەشێکی تۆقاندن لەعێراقدا نیشان بدەن‪.‬‬ ‫ئەوەبوو لەدادگاییەکی سەربازیی خێراو کارتۆنیدا فەرمانی خنکاندن‬ ‫ولەسێدارەدانی عەبدولکەریم قاسم وهاوکارەکانی پەسندکراو زۆر‬ ‫بەخێراییش جێبەجێکرا‪ .‬‬ ‫سەمیر خەلیل «کەنعان مەکییە» لەکتێبەکەیدا «کۆماری ترس»‬ ‫دەرب��ارەی دیمەنەکانی لەسێدارەدانی کەریم قاسم وهاوکارو دەست‬ ‫وپێوەندەکانی‪ ،‬دەنووسێت «الشەکەیان هێنا بۆ ناو ستۆدیۆ ولەسەر‬ ‫کورسییەک دایاننا‪ .‬سەربازێک لەتەنیشت الشەکەوە بەوەستاویی‬ ‫دەردەکەوت‪ ،‬سەربازەکە بەشە جۆربەجۆرەکانی الشەی قاسم لەگەڵ‬ ‫هەندێ روونکردنەوەدا پیشانی خەڵکی دەدات‪ .‬لەناکاودا ئەم دیمەنانە‬ ‫الدەچوو وچەند دیمەنێکی تر لەشەڕی قاسم والیەنگرانی ئەو لەگەڵ‬ ‫کودەتاچییەکان کەلەوەزارەتی زانیارییدا روویدابوو نیشانی بینەران‬ ‫دەدران»‪ .»١٤« .‬دوای کودەتای هەشتی شوبات‪ ،‬حکومەتێکی‬ ‫نوێ بەسەرۆکایەتی ژەنەراڵ «عەبدولسەالم عارف» پێکهات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دیسان ئەم حکومەتەش لەهەڕەشەی کودەتا دەربازی نەببوو‪ ،‬ساڵی‬ ‫‪ ١٩٦٦‬سەرۆکی عێراق لەرووداوێکی تەمومژاوییداو لەئەنجامی کەوتنە‬ ‫خوارەوەی فڕۆکە‪ ،‬گیانی لەدەستدا‪ .‬بەهۆی ئەم رووداوەوە حکومی واڵت‬ ‫کەوتە بن دەستی براکەی «عەبدولڕەحمان عارف»‪ .‬تەمەنی ئەمیش‬ ‫لەفەرمانڕەواییدا وەک کاکی کورت بوو‪ ،‬چوونکە زۆری نەخایاندو پاش‬ ‫کەمتر لەدوو ساڵ‪ ،‬بەعسییەکان لەرێگەی کودەتایەکی سەربازییەوە‬ ‫«عەبدولڕەحمان عارف»یان لەسەر کار الداو ناچار بەهەڵهاتنیان کرد‪.‬‬ ‫لەساڵی ‪ ١٩٦٨‬بەوالشەوە چەندین هەوڵی تری سەرنەکەتووی کودەتا‬ ‫هاتنە ئارا‪ ،‬بەاڵم زۆرینەیان بەهۆی دڵڕەقیی بەعسییەکانەوە بەزوویی‬ ‫دامرکێنرانەوە‪ .‬لەوانە هەوڵی شکستخواردووی»نازم کەزاز»ی ئەندامی‬

‫پایە بڵند ئەمن ودەستی راستی حیزبی بەعس لەساڵی ‪١٩٧٣‬دا‪.‬‬ ‫لەسەروەختی دەسەاڵتی بەعسییەکاندا هەموو رێوشوێنێک ئامادە‬ ‫کران بۆ بەرگرتن لەئەنجامدانی کودەتای سەربازیی‪ ،‬بۆ ئەو مەبەستە‬ ‫یەکە نهێنییەکانی موخابەرات وئاسایش وچەند دامودەزگایەکی تر‬ ‫بەوردیی چاودێریی تەنانەت هەڵسوکەوتی هاوواڵتیانی ئاساییان‬ ‫دەکرد‪ ،‬هەر لەم سااڵنە بەدواوە بەدەیان هەزار بگرە سەددان هەزار‬ ‫راپۆرتنووسی نهێنی دامەزرێنەران‪ ،‬تائەوەی بەوردیی چاودێریی‬ ‫جموجۆڵی هەر هاوواڵتییەکی سادەش بکەن‪ .‬هەر بەم هۆیەوە بوو‬ ‫لەساڵی ‪« ١٩٧١‬سەددام حسێن» جێگری سەرۆک کۆماری ئەوکات‪،‬‬ ‫توانی بەلووتبەرزییەکەوە بەرۆژنامەنووسان بڵێت «ئەو رۆژانە تێپەڕی‬ ‫چەند کەسێک ل��ەدەوری یەکتر کۆببنەوەو بەچەند ئامادەکارییەک‬ ‫کودەتا بکەن ورژێم بڕوخێنن وخۆیان بگەیەننە دەسەاڵت‪ .‬حیزبی ئێمە‬ ‫بەهێزەو چیتر مۆڵەتی چاالکیی خائینانە بەمجۆرە کەسانە نادات»‪.‬‬ ‫ئەگەر سەرنج بدەین لەوانەیە بگەینە ئەو ئەنجامەی لەمێژووی نوێی‬ ‫رۆژهەاڵتی نێویندا عێراق تاکە واڵتێک بێت زۆرترین ژمارەی کودەتای‬ ‫سەربازیی تێدا ئەنجامدراوە‪ .‬هەروەک ئاشکرایە لەبەرەبەیانی مێژووەوە‬ ‫تابەئێستا دەگات‪ ،‬لەسۆمەرەوە تا بەعس‪ ،‬زۆرترین ئەو سەرکردەو‬ ‫شاو میرانەی حوکمی عێراقیان کردووە بەکوشتنیان کۆتایی بەدەوریان‬ ‫هێنراوە‪ .‬ب��ەدەر لەکودەتای سەربازییش سوپای عێراق هەمیشە‬ ‫لەبەرژەوەندیی دەستەبژێری فەرمانڕەوادا بەکارهێنراوە‪ ،‬لەزۆرترین‬ ‫جارەکاندا‪ ،‬سوپا رۆڵێکی ئێجگار دڕندانەی بینیوە لەخامۆشکردنەوەی‬ ‫بزووتنەوەو راپەڕینی گەالنی عێراق‪ ،‬هەروەک چۆن سوپا هەمیشە‬ ‫قەڵغانێک بووە بۆ پاراستنی دەسەاڵتی خاوەن شکۆو میرو دیکتاتۆرە‬ ‫دەس��ەاڵت��دارەک��ان‪ ،‬ئ��اواش هەمیشە دژی سەرهەڵدانە سیاسییە‬ ‫گۆڕانخوازەکان رۆڵێکی بێڕەحمانەو ئێجگار هۆڤانەی گێڕاوە‪ .‬‬ ‫سوپا وەک دامەزراوەیەکی سەرکوتکاریی ناوخۆیی «‪»٢٠٠٣ -١٩٢١‬‬ ‫سوپای عێراقیی ئەگەرچی یەکێک بووە لەپڕ چەکترین وقەرەباڵغترین‬ ‫سوپا لەناوچەکەدا‪ ،‬ب��ەاڵم هەمیشە هەموو جەنگێکی دەرەکیی‬ ‫دۆڕاندبوو‪ ،‬تەنیا لەجەنگی لەناوبردنی هاوواڵتیانی سیڤیلی ناوخۆی‬ ‫واڵت سەرکەوتوو ودلێر بووە‪ .‬ئەگەر بڕوانین سوپای عێراق لەدەیەی‬ ‫شەستەکانی سەدەی بیستەم «‪ »١٩٦٧‬لەجەنگی هەمەالیەنەو گشتیی‬ ‫عەرەب لەگەڵ ئیسرائیل کەزۆرینەی سوپای عێراقیی لەخاکی واڵتی‬ ‫«ئوردون»دا بوون‪ ،‬یەکێک بوو لەبەزیوترین سوپاکان‪ ،‬جەنگی هەشت‬ ‫ساڵەی عێراق – ئێران چی مانایەکی تری نەبوو جگە لەبەزینی‬ ‫سوپای عێراق لەمەیدانی جەنگدا‪ .‬ئەوە لەهەردوو جەنگی کەنداودا‬ ‫سوپای عێراق نەک هەر نەیتوانی بەرگریی بکات وداکۆکیی لەواڵتەکەی‬ ‫بکات‪ ،‬بەپێچەوانەوە بەچەند رۆژێکی کەمی شەڕ‪ ،‬سەرلەبەر تێکوپێک‬ ‫شکاو ریزەکانی پەرتەوازە بوو‪ .‬لەئاستی ناوخۆیشدا سوپای عێراقیی‬ ‫نەیتوانیوە بەبێ پاڵپشتیی دەرەکیی وبەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ‬ ‫بەسەر هێزە بەرهەڵستکارە چەکدارەکاندا زاڵببێت‪ ،‬بەتایبەت هەمیشە‬ ‫لەبەرامبەر هێزی پێشمەرگەدا خۆڕاگرییەکی ئەوتۆی تۆمار نەکردووە‪،‬‬ ‫شیاوی نووسینەوە بێت لەوانەی مێژوودا‪ .‬ئەگەر یەک ساڵی شەڕی‬ ‫کورد وعێراق بەنموونە وەربگرین «‪ »١٩٧٥ -١٩٧٤‬ئەو راستییەمان‬ ‫لەال ئاشکراتر دەبێت لەمەیدانی جەنگدا سوپای عێراقی نەک نەیتوانیوە‬ ‫کوردستان کۆنترۆڵ بکات بەڵکو توانای داکۆکییەکی زۆریشی لەخودی‬ ‫خۆی نەبووە‪ ،‬ئاخر بێ هۆ نییە حکومەتێکی بەهێزی خاوەن توانای‬ ‫ئابووری وەک عێراق لەرێی بەخشینی بەشێک لەواڵتەکەی بەئێران‬ ‫وچوونە ژێرباری رێکەوتننامەیەکی مینا رێککەوتنی جەزائیری ساڵی‬ ‫‪١٩٧٥‬ەوە خوازیاربێت بزووتنەوەی گەلی کورد تووشی شکست بکات‪.‬‬ ‫چوونکە روون بوو بۆی هەرگیز سوپا وزەی نییە رووبەڕووی شۆڕشێکی‬ ‫گەورەو بەهێزی وەک شۆڕشی ئەیلوول ببێتەوە‪ .‬سوپای عێراق هەر‬ ‫لەگەڵ لەدایکبوونییەوە تا هەڵوەشاندنەوەی‪ ،‬بەرپرسیاری چەندین‬ ‫سەرکوتکاریی ناوخۆیی هاوواڵتیانی هەموو گەلە جیاوازەکانی ناو عێراق‬ ‫بووە‪ ،‬ئەم سوپایە زیاتر لەجارێک پرۆسەی کۆمەڵکوشتن وپەالماردانی‬ ‫بۆ سەر هاوواڵتیانی سیڤیل بەڕێوە بردووە‪ ،‬ئەم پرۆسەیە لەباشووری‬ ‫کوردستان بەسەختترین وکاریگەرترین شێوە تێپەڕیوە‪ ،‬بەئەندازەیەک‬ ‫کەم ماڵ هەیە النیکەم قوربانییەکی نەبێت لەسەر دەستی ئەو سوپایە‪،‬‬ ‫هەروەک چۆن کەم گوندو شارۆچکە هەیە زیاد لەجارێک نەکەوتبێتە‬ ‫ژێر رەحمەتی تانک وتۆپ والپاڵمی رژێمەکانی عێراق‪ ،‬کەئەمەش‬ ‫وایکردووە زۆرینەی گوندو ناوچەکانی کەنار‪ ،‬لەباشووری کوردستان‬ ‫چەندان جار رووخێنران وسووتێنراون وخەڵکەکەشی راگوێزراون‪.‬‬


‫‪10‬‬

‫ژماره‌ ‪171‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/1/22‬‬

‫کاتێک ئێمە وەک هەفتەنامەی «پرس» سەردانیمان کرد‪،‬‬ ‫بەرنامەکەی «عەیشێ و سمایل»‪ ،‬کەمتر لە پێنج دەقیقەی مابوو‬ ‫تەواوببێت‪ ،‬پاش تەواوبونی بەرنامەکەی بە گەرمی پێشوازی‬ ‫لێکردین‪ ،‬لە میانەی ئەو دیمانەیەدا دارەوان یاسین‪ ،‬ناسراو بە‬ ‫(مام سمایل) تیشکدەخاتە سەر بەرنامەکەی‪ ،‬کە زیاتر لە بیست‬ ‫ساڵە پێشکەشی دەکات بە ناوی (دەمەتەقێی بەیانیان) کە‬ ‫بە سمایل و عەیشێ ناسراوە‪ ،‬هەروەها لە رێگەی هەفتەنامەی‬ ‫پرسەوە داوا لە سەرۆکی حکومەت دەکات یان بیبینێت یاخود‬ ‫بودجەی ڕادیۆی و تیڤیەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە‪.‬‬

‫دیمانە‪ :‬توانا شێخانی‬

‫مام سمایل‪:‬‬

‫کاک نێچیرڤان خۆی داوای بینینی منی کردووە‪ ،‬بەاڵم نەیانهێشتووە بیبینم‬ ‫دارەوان یاسین (مام سمایل) تاوەکو سێی ناوەندی خوێندووە‬ ‫و لەبەر نەبوونی وازی لە خوێندن هێناوە و دەستی بە کارکردن‬ ‫کردووە‪ ،‬ئەو بە ئاهێکەوە دەڵێت «کاتێک پۆلی سێیەمی ناوەندیم‬ ‫تەواوکرد زۆرم حەزدەکرد بچمە پەیمانگای هونەرەجوانەکان لەوێ‬ ‫درێژە بە کاری هونەریم بدەم‪ ،‬چونکە خودای گەورە بەهرەیەکی‬ ‫هونەری جوانی پێبەخشیوم‪ ،‬بەاڵم نەمتوانی»‪.‬‬ ‫مام سمایل لەبارەی سەرەتای دەرکەوتنییەوە دەڵێت «سەرەتا بە‬ ‫کاری شانۆیی دەستم بە کاری هونەری کرد و‪ ،‬لە چەند شانۆگەرییەک‬ ‫بەشداریم کرد‪ ،‬پاشانیش لە ساڵی ‪ ١٩٩٢‬بەرنامەی (مام سمایل‬ ‫و پلە عەیشێم) پێشکەشکرد‪ ،‬ئەوکاتیش وەک ئێستا باسمان لە‬ ‫کێشەوگرفتەکانی خەڵک دەکرد‪ ،‬تائێستا بیسەرێکی یەکجار زۆری‬ ‫هەیە»‪.‬‬ ‫هەروەها لەبارەی بەرنامەکەیەوە زیاتر دووا و گوتی «لە سااڵنی‬ ‫نەوەدەکانەوە تا دوو هەزار‪ ،‬رۆژانە بە فەردە خەڵک نامەی بۆمان‬ ‫دەنارد‪ ،‬ئەو نامانەش لە هەموو گەڕەکاکانەوە دەهات‪ ،‬بە تایبەتی‬ ‫گەڕەکە شەعبییەکان‪ ،‬چونکە ناوەڕۆکی بەرنامەکە عەشایەری و‬ ‫شەعبی بوو‪ ،‬زۆرجارانیش خەڵک لێمان زویر دەبوو‪ ،‬دەیوت نامەمان‬ ‫ناردووە نەتانخوێندۆتەوە‪ ،‬نەیدەزانی سڕەی نەگەیشتووە»‪.‬‬ ‫مام سمایل ڕاشکاوانە دەڵێت «زۆرج��ار ڕەخنەمان گرتووە‪،‬‬ ‫حکومەت پێی ناخۆشبووە‪ ،‬چونکە وتویانە تازە حکومەتین و هێشتا‬ ‫نەکەوتینە سەرپێ‪ ،‬بەاڵم ڕەخنەکانی ئێمە زێتر بۆ چاککردنی‬ ‫کارەکان بووە»‪.‬‬ ‫ه��ەروەک خۆی باسی لێوەدەکات‪ ،‬تاوەکو ئێستا موچەخۆری‬ ‫حکومەت نییە و‪ ،‬سەرجەم ئەو بەرنامەنەی کە تاوەکو ئێستا‬ ‫پێشکەشی کردووە بە خۆبەخشانە بووە‪ ،‬ئەو دەڵێت «لەو شوێنانەی‬ ‫کارم لێی کردووە‪ ،‬جار بەجار پاداشتیان پێمداوە»‪.‬‬ ‫نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران‬ ‫بودجەی سەرجەم گۆڤار و رۆژنامە و ڕادی��ۆ و تەلەفیزیۆنەکان‬ ‫ڕاگیرا‪ ،‬ئەوەبوو هەندێکیان بەردەوام بوون لەسەر کارەکانیان‪ ،‬بەاڵم‬ ‫زۆربەیان داخران‪ ،‬مام سمایل کە بەڕێوەبەری ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی‬ ‫منارەیە‪ ،‬پێش ئەو بڕیارە مانگانە نزیکەی حەوت ملیۆنیان لە‬ ‫حکومەت وەرگرتووە‪ ،‬بەاڵم کاتێک کە ئەو بودجەیە ڕاگیراوە‪،‬‬ ‫کاریگەری زۆری کردۆتە سەر ئەوان و بڕیاریان داوە هەردوو دەزگاکە‬ ‫دابخەن‪ ،‬بە وتەی خۆی خەڵک لێنەگەڕاوە دایبخەن‪ ،‬بۆیە تاوەکو‬ ‫ئێستا بەردەوامە‪ ،‬تەنها داواکاریشی ئەوەیە کە سەرۆکی حکومەت‪،‬‬ ‫بەرێز نێچیرڤان بارزانی بودجەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە‪.‬‬ ‫لە درێژەی قسەکانیدا مام سمایل‪ ،‬باس لە بینینی کاک نێچیرڤان‬ ‫بارزانی دەکات و وتی «لە پرسەی دایکە حەمائیل‪ ،‬کاتێک کاک‬ ‫نێچیرڤانم بینی‪ ،‬نامەیەکی داواکاریم دایە دەستی خۆی‪ ،‬پێشم وت‬ ‫زۆر حەزدەکەم وەاڵمی ئەو نامەیەم بدەیەوە‪ ،‬پاشان دوو مانگی‬

‫پێچوو لە نوسینەگەی بەڕێزیان داوایان کردم‪ ،‬کاتێک چووم‪ ،‬وتم‬ ‫داواکارم بودجەکەم بۆ بگەڕێنێتەوە‪ ،‬ئەوانیش وتیان زۆری نەماوە‬ ‫سەرۆکی حکومەت بێتەوە‪ ،‬چاوەڕێ بە‪ ،‬هەتا ئێستاش چاوەڕێم»‪.‬‬ ‫ئەو بەردەوام دەبێت لەسەر گێڕانەوەی چیرۆکەکە و دەڵێت «لەو‬ ‫رۆژانەی ڕابردووش سەردانی بەرێز عیماد ئەحمەدم کرد‪ ،‬بەاڵم کە‬ ‫چووم سەرجەم فەرمانبەرەکانی ئەنجومەنی وەزیران وێنەیان لەگەڵ‬ ‫دەگرتم‪ ،‬بەاڵم عیماد ئەحمەد وتی (نازانم تۆ کێی و ناتناسم) زۆرم‬ ‫پێ سەیربوو‪ ،‬بابەتەکەی خۆم بۆ باسکرد‪ ،‬ئەویش وتی (بە بان‬ ‫چاو) تاوەکو ئێستاش هەر چاوەڕێم»‪.‬‬ ‫ئەو‪ ،‬باس لە خراپی باریی دارایی دەزگاکەی دەکات و دەڵێت‬ ‫«ئێستا بارودۆخی دەزگاکەمان زۆرخراپە و بە پارەی خەڵک ڕادیۆ‬ ‫و تەلەفیزیۆن بەڕێوەدەبەم‪ ،‬بە جۆرێک پیرەژنێک دوو سەد دۆالر‬ ‫دەهێنێت‪ ،‬یەکێکی تر سەد هەزاری دەهێنێت‪ ،‬بەو شێوەیە بەڕێوەی‬ ‫دەبەم»‪.‬‬ ‫بە وتەی مام سمایل‪ ،‬بەرێز نێچیرڤان بارزانی چەندجارێک داوای‬ ‫بینینی ناوبراوی کردووە‪ ،‬بەاڵم دەوروبەرەکەی نەیانهێشتووە بیبینن‪،‬‬ ‫ئەو دەڵێت «لە شوێنک کاک نێچیرڤانم بینی پێم وت‪ ،‬حەزدەکەم‬ ‫لە نزیکەوە سەردانت بکەم‪ ،‬ئەویش وتی هەرکاتێک دەرفەتت هەبوو‬ ‫وەرە ئاساییە‪ ،‬ئێستاش هەر چاوەڕێمە و حەزدەکەم بیبینم و‬ ‫کێشەکانی بۆ باسبکەین‪ ،‬ئەگەر بە بینیش نەبێت تەنها داواکاریم‬ ‫ئەوەیە بودجەکەمان بۆ بگەڕێنێتەوە»‪.‬‬ ‫زۆرجار مام سمایل‪ ،‬بەوە تۆمەتبار دەکرێت‪ ،‬کە لە بەرنامەکەیدا‬ ‫بە شان و باڵی بەرپرساندا هەڵدەدات‪ ،‬بەاڵم ئەو دەڵێت «زۆرجار‬ ‫ڕەخنە دەگرم‪ ،‬لە جێگای خۆیەتی‪ ،‬دەستخۆشی لە بەرپرسانیش‬ ‫دەکەم ئەویش لە جێگای خۆیەتی»‪.‬‬ ‫لەبارەی پەیوەندی خۆی و بەرپرسەکانەوە رایگەیاند «زۆر‬ ‫بەرپرس هەیە منی خۆشدەوێت‪ ،‬لەوانەیە حەزیش بکات هاوکاریم‬ ‫بکات‪ ،‬بەاڵم نەچوومە‪ ،‬بەرپرسیش هەیە چومەتە الی رێزی لێگرتووم‬ ‫و کارەکەی بۆم نەکردووە؟‬ ‫زۆرێک لە بیسەران داوای بینینی (پلە عەیشێ)یان کردووە و‪،‬‬ ‫نەیان بینیوە‪ ،‬لێمان پرسی ئایا کەی ناوبراو بە خەڵک نیشان‬ ‫دەدەیت‪ ،‬ناوبراو وتی «هێشتا کاتی نەهاتووە‪ ،‬بەاڵم ئەو رۆژەی وتم‬ ‫ماڵئاوا و چیتر بەرنامە پێشکەش ناکەم‪ ،‬بە خەڵکی پیشاندەدەم»‪.‬‬ ‫مام سمایل رۆژانە نزیکەی پێنج هەزار پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ‬ ‫دێت‪ ،‬بەو هۆیەشەوە ساڵی ‪ ٢٠١١‬کۆمپانیای کۆڕەک تیلیۆم خەاڵتێکی‬ ‫‪ ٥٠٠‬دۆالریان پێی داوە‪ ،‬چونکە یەکەم کەسبووە لە کوردستان رۆژانە‬ ‫ئەوەندە پەیوەندییەی بۆبێت»‪.‬‬ ‫سەبارەت بەو کەلوپەالنەی خەڵک کە دەیاندۆزێتەوە‪ ،‬ئەو دەڵێت‬ ‫«زیاتر شوفێری تاکسی کەلوپەلمان بۆ دەدۆزن��ەوە و‪ ،‬هاواڵتی‬ ‫ئاساییش رۆژانە کەلوپەلی دۆزراوی زۆرمان بۆ دەهێنن‪ ،‬لە رێگەی‬

‫بەرنامەکەوە بانگەوازی بۆ دەکەین‪ ،‬زۆربەیان دراوەنەتەوە خەڵکی»‪.‬‬ ‫ل��ەب��ارەی ژیانی کۆمەاڵیەتی خۆیشەوە دەڵێت «کەسێکی‬ ‫زۆر کۆمەاڵیەتیم و پەیوەندیم لەگەڵ خەڵکی زۆرباشە و‪ ،‬حەق‬ ‫و ڕەقیشم»‪ .‬وتیشی «س��ەرم بچێت نوێژم ناچێت‪ ،‬قورئانیش‬ ‫دەخوێنم»‪.‬‬ ‫ڕاشکاوانە باس لە سەردەمی گەنجیی خۆی دەکات و دەڵێت «ئەو‬ ‫کاتەی گەنج بووم‪ ،‬خۆشەویستم کردووە‪ ،‬بەاڵم ئەنجامی نەبووە»‪.‬‬ ‫مام سمایل نایشارێتەوە‪ ،‬کە بچێتە هەر شوێنک شتێک بکرێت‬ ‫پارەی لێوەرناگرێت یاخود برێکی کەمی لێوەردەگرن و وێنەشی‬ ‫لەگەڵ دەگرن‪.‬‬ ‫هەروەها لە کۆتایی دیمانەکەشدا وتی «کوڕی ئەو هەولێرەم و‬ ‫ئێستا ماڵم بردۆتەوە گوند»‪.‬‬

‫عیماد ئەحمەد وتی (نازانم تۆ کێی و‬ ‫ناتناسم)‬ ‫کۆرەک تیلیکۆم وتی «رۆژانە پێنج هەزار‬ ‫پەیوەندی تەلەفۆنیت بۆ دێت‪ ٥٠٠ ،‬دۆالر‬ ‫خەاڵتیان پێمدام‬ ‫ئەو رۆژەی وتم ماڵئاوا و چیتر بەرنامە‬ ‫پێشکەش ناکەم‪ ،‬پلە عەیشێ بەخەڵکی‬ ‫نیشاندەدەم‬ ‫پرۆفایل‪:‬‬ ‫ناوی تەواوی دارەوان یاسین ناوسراو بە (مام سمایل)‪.‬‬ ‫لە ساڵی ‪ ١٩٥٧‬لە هەولێر لە دایکبووە‪.‬‬ ‫تاوەکو سێی ناوەندی خوێندووە‪.‬‬ ‫نزیکەی بیست ساڵە بەرنامەی (دەتەقێی بەیانیان)ی هەیە‪ ،‬کە ناسراوە بە‬ ‫مام سمایل و پلە عەیشێ‪.‬‬ ‫خێزاندارە‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪171‬‬

‫‪2013/1/22‬‬

‫‪11‬‬

‫خانەقین دوو بەڕێوبەرایەتی‬ ‫پەروەردەی هەیە و لە یەک‬ ‫بینایەشدان‬

‫بەڕێوبەرایەتی پ���ەروەردەی خانەقین ل��ەدوای ساڵی ‪ ٢٠٠٣‬لەالیەن‬ ‫حکومەتی هەرێمی کورستان کراوەتەوەو سەدان مامۆستا و فەرمانبەری‬ ‫دامەزراندووە بۆ خزمەتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی‬ ‫هەریمی کوردستان‪ .‬بۆ زیاتر لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە رەوشی ئەو‬ ‫بەڕێوبەرایەتییە بە پێویستمان زانی ئەم دیمانەیە لەگەڵ (فەالح حەسەن‬ ‫حوسێن‪ ،‬جێگری بەڕێوبەری پەروەردەی خانەقین) ساز بدەین‪.‬‬ ‫دیمانە‪ :‬سەربەست برزۆ‬

‫فەالح حەسەن حوسێن‪ ،‬جێگری بەڕێوبەری پەروەردەی خانەقین‪:‬‬

‫لە الیەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە بوودجەیەک دەستنیشان کراوە بۆ دروست‬ ‫کردنی بینای نوێی پەروەردە‪ ،‬بەاڵم تاکو ئێستا جێ بە جێ نەکراوە‬ ‫پ‪ :‬لەئێستادا رەوشی پەروەردە لە خانەقین چۆنە؟‬ ‫و‪ :‬لە خانەقین دوو ئیدارەی پەروەردە هەیە‪ ،‬بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی‬ ‫خانەقین کە سەر بە وەزارتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەش سەر بە پارێزگای دیالەیە و هەماهەنگی لە‬ ‫نێوماندا هەیە ‪.‬‬ ‫پ‪ :‬سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خانەقین‪ ،‬تاکو کوێ دەگات؟‬ ‫و‪ :‬لە سەنتەری شارەوە دەست پێدەکات و شارۆچکەکانی جەلەوال و‬ ‫سەعدیە و مەندەلی و قەرەتەپە و جەبارە بەخۆوە دەگرێ‪ ،‬ئەمە سنورێکی‬ ‫فراوانە‪ ،‬بۆیە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لە خانەقین قورسە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬لە روی میالکی فەرمانبەرەوە بەڕێوەبەرایەتییەکەتان چۆنە؟‬ ‫و‪ :‬لە دوای پرۆسەی ئازادییەوە لەساڵی ( ‪ ) ٢٠٠٣‬لە الیەن حکومەتی‬ ‫هەرێمی کوردستانەوە فەرمانبەرێکی زۆرمان بۆ دامەزراوە‪ ،‬بۆیە لەو ڕوەوە‬ ‫کەموکوڕییمان نیە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬حکومەتی هەرێمی کوردستان تا چەند توانیوێتی خزمەتی خانەقین‬ ‫بکات لە بواری پەروەردەدا؟‬ ‫و‪ :‬لەماوەی رابردوو حکومەتی هەرێم لە رێگەی وەزارەتی پەروەردەوە‬ ‫توانیوێتی دوو قوتابخانەی نمونەیی (‪ )١٨‬پۆلی بە هەموو پێداویستیەکانییەوە‬

‫دروست بکات‪ ،‬کە هەریەکەیان زیاتر لە یەک ملیار و هەشتسەد و پەنجا‬ ‫ملیۆن دینار عێراقی تێچووە‪ .‬لەگەڵ دابین کردنی کەل و پەلی پێویست بۆ‬ ‫هەموو قوتابخانەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان‪ .‬لەگەڵ ئەمانەشدا‬ ‫نزیکی چوار هەزارو حەفتاو شەش مامۆستاو فەرمانبەری لەسەر میالکی‬ ‫وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دامەزراندووە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬لەم نزیکانە حکومەتی هەرێم فۆرمی دامەزراندنی رەوانەی خانەقین‬ ‫کرد‪ ،‬دەکرێ لەمبارەیەوە رونکردنەوەمان بۆ بدەی؟‬ ‫و‪ :‬لەدوای سەردانی بەڕێز کاک(نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکومەت‪،‬‬ ‫بەرێزیان بەڵینیاندا کە فۆرمی دامەزراندن رەوانەی خانەقین بکات‪ ،‬ئەوە بوو‬ ‫چوار هەزار فۆرمی دامەزراندن دابەشکرا‪ ،‬بۆ ئەوەی بەپێی نمرە چوار سەد‬ ‫و بیست و پێنج لەدەرچووانی زانکۆ و پەیمانگە و ئامادەییەکان دابمەزرێن‪.‬‬ ‫پ‪ :‬باس لەوە دەکرێ ئەو مامۆستایانەی کە لەسەر میالکی حکومەتی‬ ‫هەرێمن ناکرێنە بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەر لە قوتابخانەکان‪ ،‬ئەمە‬ ‫تاچەند راستە؟‬ ‫و‪ :‬راستە‪ ،‬بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی دیالە رێگە نادات بەوەی‬ ‫کە میالکی هەرێم بکرێنە بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەر لە قوتابخانەکان‪،‬‬ ‫لە بەر ئەوی خانەقین تاکو ئێستا لەسەر ئیدارەی پارێزگای دیالەیە‪ .‬بە‬

‫راستی ئەوە کێشەیەکە کە بێزاری دروست کردووە لەم دەڤەرە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬باس لەوە دەکرێت کە ئەو قوتابیانەی لە خوێندنی کوردی دەخوێنن‪،‬‬ ‫ئاستی نمرەیان کەمە‪ ،‬بۆچی؟‬ ‫و‪ :‬راستە‪ ،‬ئ��ەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پرسیارەکان لە الیەن‬ ‫وەزارەتی پ��ەروەردەی ناوەندەوە دادەنرێت‪ ،‬هەروەها دانانی نمرەکان و‬ ‫وردبینی کردن بە رێکوپێکی نیە‪ ،‬بۆیە هەندێ جار کێشە دروست دەکات‪.‬‬ ‫بەس بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی کوردی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق‬ ‫مامۆستا (حوسێن جاف) بەڵێنی چارەسەری ئەو کێشانەی داوە پێمان‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئەوەی دەبینرێت بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خانەقین لە بارەگایەکی‬ ‫بچوکدایە‪ ،‬بۆ تا ئێستا نەتانتوانیوە شوێنێکی شیاو دابین بکەن؟‬ ‫و‪ :‬راستە‪ ،‬ئەوەش بوو ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەردوو بەڕێوبەرایەتی‬ ‫لە یەک بارەگاداین‪ .‬لە الیەن وەزارەت��ی پ��ەروەردەی حکومەتی هەرێمی‬ ‫کوردستانەوە بوودجەیەک دەسنیشان کراوە بۆ دروست کردنی بینای نوێی‬ ‫پەروەردە‪ ،‬بەاڵم تاکو ئێستا جێ بە جێ نەکراوە‪.‬‬ ‫پروفایل‪:‬‬ ‫فەالح حەسەن حوسێن‪ ،‬لە ساڵی ‪ ١٩٧٨‬لەدایکبووە‪ ،‬دەرچوی پەیمانگایە‪.‬‬

‫لە خانەقین دایەنگەی میری نییە‬

‫ئا‪ :‬سەربەست برزۆ‪ ،‬خانەقین‬ ‫دایەنگەی میری یان کەرتی تایبەت‪ ،‬پێویستییەکی گرنگە بۆ خێزانەکان‪،‬‬ ‫بەتایبەتی بۆ دایکانی فەرمانبەر‪ ،‬یەکێک لەکێشەکانی خانەقین نەبوونی‬ ‫دایەنگەی میرییە‪ ،‬تەنیا یەک دایەنگەی ئەهلی هەیە‪ ،‬وەک دەوترێ ئەویش‬ ‫کەم و کوڕیی زۆری هەیە‪.‬‬ ‫سەبارەت بەنەبوونی دایەنگە و پالنی شارەوانی لەمڕووەوە‪ ،‬سۆران‬ ‫عەلی حەسەن‪ ،‬سەرۆکی شارەوانی خانەقین‪ ،‬بۆ پرس وتی «ئێمە وەکو‬ ‫شارەوانی لە ماستەر پالندا شۆینی داینگەمان هەیە‪ ،‬چەند جارێکیش‬ ‫لەگەڵ الیەنی پەیوەندیدار باسی کردنەوەی داینگەمان کردووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هۆکاری دروست نەکردنی دەگەڕێتەوە بۆ کەمی ئەو بودجەیەی کە بۆ‬ ‫ئەم ناوچەیە تەرخان دەکرێت لە الیەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە»‪.‬‬ ‫ناوبراو ئاشکراشی دەکات کە لە رێگەی وەزارەت��ی کارو کاروباری‬ ‫کۆمەاڵیەتییەوە سەنتەرێکی گەشەپێدانی مندااڵن لە بواری جێبەجێ‬ ‫خاوەنی ئیمتیاز‪:‬‬ ‫ئومێد خۆشناو‬ ‫سەرنووسەر‪:‬‬ ‫ئاڤان حه‌مه‌ ساڵح‬

‫‪0750-446 1301‬‬

‫کردندایە‪ .‬راشیگەیاند وەزی��ری کاروباری کۆمەاڵیەتی بەڵێنی داوە‬ ‫دایەنگەیەک بۆ خانەقین بخاتە بەرنامەی وەزارەتەکەیەوە‪.‬‬ ‫هەروەها فەالح حەسن گۆران جێگری بەرێوەبەری پەروەردەی خانەقین‬ ‫وتی ‪ :‬کردنەوەی داینگە زەرورەتە بۆ ئەم شارە چونکە دەیان خێزان‬ ‫هەن کە فەرمانبەرن بۆیە لە کاتی دەوام کێشەیان بۆ دروست دە بێ ‪.‬‬ ‫فەالح حەسەن‪ ،‬ئاشکرای دەکات کە وەکو پەروەردە چەندینجار داوایان‬ ‫کردووە دایەنگە بکرێتەوە‪ .‬بەاڵم وەخۆی دەڵێت «ئەوە لەدەسەاڵتی‬ ‫ئێمە نییە‪ ،‬بەڵکو لە دەسەاڵتی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەاڵیەتییە‪،‬‬ ‫وەزارەتی پەروەردە تەنیا رەزامەندی لەسەرە‪ ،‬ئێمەش هیچ الریمان نییە‬ ‫لە کردنەوەی دایەنگە»‪.‬‬ ‫بەبڕوای رۆژنامەنووسێک دایەنگە ماڵی دووەمی منداڵە‪ .‬ساڵح قادر‪،‬‬ ‫دەڵێت «دایەنگە هاوشێوەی کۆشی دایکە و راهێنانیشە بەرەو قوتابخانە‬ ‫جێگری سه‌رنووسه‌ر‪ :‬شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان‬ ‫‪0750-448 0225‬‬

‫به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین‪ :‬فەرەیدون بێوار‬ ‫‪0750-414 1910‬‬ ‫‪f_bewar@yahoo.com‬‬

‫و هۆکاریکی باشی دەبێت بۆ چوست وچاالکی قوتابی»‪.‬‬ ‫بەاڵم رۆژنامەنووسەکە ئەسەف دەخ��وات کە منااڵنی خانەقین لە‬ ‫دایەنگە بێبەشن «مندااڵنی خانەقین بێ بەشن لەو مافە‪ ،‬دیسان‬ ‫خەمێکی گەورەشە بۆ ئەو دایکانەی کارمەندن لە دام و دەزگا و شۆینە‬ ‫گشتییەکان»‪.‬‬ ‫خاتوو لیقا حوسێن‪ ،‬دایکی دوو منداڵ‪ ،‬بەوبارەوە بۆ هەفتەنامەی پرس‬ ‫وتی «من کە دوو منداڵم هەیە‪ ،‬خۆم و هاوسەرم فەرمانبەرین‪ ،‬گەورەترین‬ ‫کێشە بۆ ئێمە نەبوونی دایەنگەیە‪ ،‬کەسێکیش نیە منداڵەکانمان الی‬ ‫دابنێن»‪.‬‬ ‫راشکاوانە ئەوەشی وت «لەخانەقین یەک دایەنگەی تایبەت هەیە‪،‬‬ ‫بەاڵم من متمانم بە دایەنگەی تایبەت نییە‪ .‬بۆیە هیوادارین الیەنی‬ ‫پیوەندیدار کێشەی خێزانی فەرمانبەرانی ئەمشارە چارەسەر بکات»‪.‬‬ ‫ناونیشان‪ :‬هەولێر‪ -‬بارەگای مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یەكێتی‬ ‫الوانی دیموكراتی كوردستان–پشت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‬ ‫یان له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ بابه‌ته‌کانتان بنێرن‪:‬‬ ‫‪shaxawanjournalist@yahoo.com‬‬


‫حەیات مەجید پەرخی‪ ،‬شاعیر‪:‬‬

‫بە ئازایەتی نابینم ژنێک‬ ‫لە شیعردا باس لە غەریزە‬ ‫ڕووتەکانی ژن بکات‬

‫لە ڕێگای ئاشتیدا‬

‫دیمانە‪ :‬پرس‬

‫یەکەم دیوانە شیعری‪ ،‬پاش نزیکەی ‪ ٩‬ساڵ لە نوسین‪،‬‬ ‫لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکەوێتە ب��ەردەم خوێنەرانی‬ ‫شیعر بە ناوی (پیاوێک لە مندا سەما دەکا)‪ .‬کەعینوانی‬ ‫شیعرێکێتی و خەاڵتی یەکەمی شیعری فیستیڤاڵی‬ ‫گەالوێژی پێبردەوە‪ .‬شیعرەکانی بۆ چەند زمانێکی جیاواز‬ ‫وەرگێردراون وەک عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی و سویدی‪.‬‬ ‫حەیات مەجید پەرخی‪ ،‬لە ساڵی ‪ ١٩٨٣‬لە دایک‬ ‫بووە‪ .‬قۆناغەکانی خوێندنی لە سلێمانی تەواو کردووە‪،‬‬ ‫کۆلێژی بازرگانی هەر لە سلێمانی خوێندووە‪ ،‬دەرچووی پەیمانگای پێگەیاندنی ئافرەتی سەرکردەیە‪ ،‬ماوەی ‪ ٥‬ساڵ لە‬ ‫ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیدا کاری کردووە‪ ،‬خێزاندارە و دایکی کیژێکی خنجیالنەیە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئاست و رەوت��ی ئێستای شیعری ک��وردی چۆن‬ ‫هەڵدەسەنگێنی‪ ،‬تاچەند پێتوایە هاوچەرخانەیە؟‬ ‫و‪ :‬ئەتوانم بڵێم لە ئێستادا ڕەوتی ئێستای شیعری کوردی‬ ‫فەوزاییە‪ ،‬بە داخ��ەوەم بۆ ئەمە‪ ،‬زۆری و بۆری هەیە لە‬ ‫نوسیندا‪ ،‬لەگەڵ ئەمەشدا نوسینی ناوازە و جوان هەیە‪ ،‬کە‬ ‫شایەنی ئەوەیە پشت گوێ نەخرێت‪ ،‬ئیهتیمامی پێ بدرێت‪،‬‬ ‫بە جۆرێک هاوچەرخی بوون لە نوسیندا بەندە لەسەر دوا‬ ‫نەکەوتن لە ئەدەبی جیهانی‪ ،‬بە تایبەت شیعر‪.‬‬ ‫پ‪ :‬رات چییە لەسەر کرۆکی شیعری هاورەگەزکانت‪،‬‬ ‫بەتایبەتی لەرووی پەیامی مێینەوە؟‬ ‫و‪ :‬هەتا ئێستاش لە نوسینی ژنەکانماندا دەنگی مێینە‬ ‫هەیە و زاڵە‪ ،‬هەشە دەنگی مێینەی خۆیان کپ کردووە‪،‬‬ ‫ئەمە لە کاتێکدا چەند ئافرەتێکی بوێر و بە توانا و خاوەن‬ ‫دەنگی ژنانەمان هەیە‪ ،‬کە مایەی شانازین بۆ کورد‪ .‬لێرەدا‬ ‫ئەمەوێت ئاماژە بۆ ئەوەش بکەم‪ ،‬بە ئازایەتی نابینم ژنێک‬ ‫لە شیعردا تەنیا باس لە غەریزە ڕووتەکانی ژن بکات‪ ،‬بەڵکو‬ ‫دەبێت بەشێوەیەکی کارامە بە تەکنیکی جوان و سەلیقەی‬ ‫ورد کار لەسەر جوانی خۆی و دەربڕینی مێینایەتی خۆی‬ ‫بکات‪.‬‬ ‫پ‪ :‬زۆر وتراوە و دەوترێ لەسەر «ئەدەبی ژنانە» رای‬ ‫تۆ لەو بارەوە چییە؟‬ ‫و‪ :‬ئ��ەدەب ئەدەبە‪ ،‬ئەو ژنانە و پیاوانە کاتێک سەر‬ ‫هەڵدەدات کە فەراغ هەیە‪ ،‬ئەمەیە وا دەکات بگەڕێین بە‬ ‫شوێن ناوی نوێ بۆ پڕ کردنەوەی کەلێنەکان‪.‬‬ ‫پ‪ :‬پیاو لە شیعرەکانی تۆدا ئامادەگییەکی جوانی هەیە‪،‬‬ ‫رەگەزی پیاو لە واقیعی ژیانی تۆدا چی دەگەیەنێ؟‬ ‫و‪ :‬پێش هەموو شتێک پیاو مرۆڤە بەر لەوەی پیاو بێت‪،‬‬ ‫با ئێمە ئیش لەسەر مرۆڤ بوونی خۆمان بکەین‪ ،‬نەک شەڕ‬ ‫کردن لەسەر ڕەگەز‪ .‬نەبوونی سیقە و سەلیقە وا دەکات پیاو‬ ‫الی ژنان بە چاوێکی ترەوە لێیان بڕوانن‪ ،‬وەک دیارە بە‬ ‫داخەوە ژنی ئێمە ئەوەندە ئازاری بە دەست پیاوەوە دیوە‬

‫شادمان مەال حەسەن‬

‫خراپی پیاوێک مانای ئەوە نییە منی ژن هەموو پیاو ڕەفز بکەمەوە‬

‫لە شیعریشدا پیاو ڕەفز دەکاتەوە‪ ،‬بەس خراپی پیاوێک یان‬ ‫چەند پیاوێک مانای ئەوە نیە منی ژن هەموو پیاو ڕەفز‬ ‫بکەمەوە‪ ،‬پیاو الی من باوکە کە یەکێکە لە لە جوانترین‬ ‫بوونەوەری خودا‪ .‬هەمیشە هەوڵم داوە ژیان دۆستی دروست‬ ‫بکەم لە بەینی ژن و پیاودا نەک دوژمنایەتی‪.‬‬ ‫پ‪ :‬بەشداریت لە زۆریک لە فیستیڤاڵ و کۆڕ و مێهرەجانی‬ ‫شیعری کوردی کردووە‪ ،‬چۆن هەڵیاندەسەنگێنی؟‬ ‫و‪ :‬بە شێوەیەکی گشتی خراپ نیە‪ ،‬هەرچەندە زۆری و‬ ‫بۆریەکە هەیە‪ ،‬بەاڵم دواجار شیعری جوان هەر وننابێت‪،‬‬ ‫بۆنی شیعری جوان هەرگیز ن��اڕوات‪ .‬لە فیستیڤاڵێک کە‬ ‫یەکێتی نوسەران بە ناوی فیستیڤاڵی هەڵبەستی الوان‬ ‫ئەنجامی دا‪ ،‬نزیکەی زیاتر لە ‪ ٥٠‬کوڕو کچی جوان بەشدار‬ ‫بوون‪ ،‬من دڵخۆش بووم بە شیعرەکانیان‪ ،‬هەرچەندە شتی‬ ‫بێبایەخی تێدا بوو‪ ،‬بەس شتی جوانیشی زۆر تێدا بوو‪ ،‬ئەوە‬ ‫دڵخۆشی کردم‪.‬‬ ‫پ‪ :‬دەوترێ رەخنەی شیعری کوردی لەئێستادا مردووە‪،‬‬ ‫بەهۆی نەبوونی دەقی باشی شیعرییەوە‪ ،‬رای تۆ چییە‬ ‫لەوبارەوە؟‬ ‫و‪ :‬کە دەوترێت ڕەخنەی کوردی مردووە‪ ،‬ئەوە لە نەبوونی‬ ‫ڕەخنەگری کوردییەوە دێت نەک لە نەبوونی دەقی جوانەوە‪،‬‬ ‫لە ئێستادا دەق��ی زۆر زۆر جوانمان هەیە‪ ،‬کە مایەی‬ ‫ئیفتیخارن‪ ،‬بەس کێشەکە ئەوەیە ڕەخنەگری ئەدەبیمان‬ ‫کەمە بە داخەوە‪ ،‬ئەمەیە فەراغەکەی زیاد کردووە‪.‬‬

‫بە داخەوە ژنی ئێمە ئەوەندە ئازاری بە‬ ‫دەست پیاوەوە دیوە لە شیعریشدا پیاو‬ ‫ڕەفز دەکاتەوە‬

‫کورد‪ ،‬ئەو نەتەوەی بەهەر هۆکارێک بێت لە زۆر مافی سروشتی‬ ‫و بنەڕەتی خۆی بێبەش کراوە‪ .‬هەموو ئەوانەی کەهاتوون و واڵتی‬ ‫کوردانیان داگیرکردووە و کوردیان چەوساندۆتەوە‪ ،‬هەمیشە لە‬ ‫هەوڵی ئەوەدابوونە کەوا وێنەیەکی ناشیرن بدەنە ئەم نەتەوە‬ ‫ژێردەستە کراوە‪ ،‬بۆیە بەدرێژایی مێژوو چەندین ناوو ناتۆرەی‬ ‫ناشیرن دراوەتە پاڵ هەموو ئەو سەرکردە و جواڵنەوانەی کە‬ ‫بۆ مافی نەتەوەکەی خۆیان تێکۆشاون‪ ،‬وەک (چەتە و ڕێگر و‬ ‫تێکدەر و بەکرێگیراو)‪ ،‬کەچی کاتێ لێکۆلەرێکی بیانی هاتووە‬ ‫و توێژینەوەی کردووە‪ ،‬ئەوە نەبووە کە واڵتانی سەردەستەی‬ ‫داگیرکەر پڕوپاگەیاندەیان بۆکردووە‪ ،‬ئەوەی هەبووە تەنها‬ ‫جواڵنەوەیەکی نیشتمانی خۆرسکی نەتەوەیەک بووە‪ ،‬لە پێناو‬ ‫مافە سەرەتایەکانی ژیان‪ ،‬وەک هەموو نەتەوە و مرۆڤێکی‬ ‫سەرزەمین‪.‬‬ ‫زۆرجار داواکردن بۆ مافەکە لە چوارچێوەی مافێکی ئینسانی‬ ‫زیاتر نەبووە‪ ،‬کەچی کورد لەبەرامبەردا جینۆساید و ڕەشە‬ ‫کوژکراوە‪ ،‬سەرکردەکانی لە کاتی ئاشتی و گفتوگۆدا تیرۆر‬ ‫کراون‪ ،‬نموونەی (میرەکانی کۆنی کورد و شیخ عەبدولسەالم‬ ‫بارزانی و سمکۆی شکاک و قاسملو و شەرەفکەندی و‪ )..‬چەندان‬ ‫هەوڵی تر بۆ تیرۆرکردنی سەرکردەکانی تری کوردی عێراق‪.‬‬ ‫س��ەرەڕای واڵتە داگیرکەرەکان ئەوە زۆر لە واڵتانی زلهێزی‬ ‫دوور لە کوردستان چەندین جار هاتوونەتە ناو ئەو پیالن و‬ ‫نەخشانەی کە بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی کوردیان مەبەست‬ ‫بووە‪ ،‬بۆ ئەوەی لەناوی ببەن‪ .‬نموونەی یەکجار زۆر هەیە‬ ‫لە هەر الیەن و بابەتێکی دژ بە کورد بیگری‪ .‬لەبەرامبەردا‬ ‫لە گەرمەی تیرۆر و ڕەشەکوژکردنی کوردا هەمیشە پەیامی‬ ‫ئاشتی و ئاشتەواویی لەبیر کورد نەچۆتەوە‪ .‬لە دواین کردەوەی‬ ‫تیرۆرکردنی سێ ژنە چاالکوانی کوردی باکور لەسەروبەندی نوزە‬ ‫ڕێگایەک بۆ ئاشتی لە باکوری کوردستان‪ ،‬لە نێوان دەوڵەتی‬ ‫تورک و کوردا‪ ،‬بەئاشکرا دیارە دەستێک هەیە نایەوێت ئاشتی‬ ‫لەم بەینەدا بەرقرار بێت‪ ،‬کەچی سەرکردەکانی کورد لەم ئان و‬ ‫ساتە لەگەل تەواوی ڕای گشتی شەقامی کوردی هەر دووپاتی‬ ‫چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان دەکەنەوە‪ ،‬لە جیاتی ئەوەی‬ ‫داوای تۆڵە و خوێن ڕشتنی زیاتر بکەن‪ ،‬بۆیە کورد هەمیشە‬ ‫قوربانی ڕێگای ئاشتیە‪ .‬لەو ڕێگایەدا هەمیشە ئامادەیە تێکۆشان‬ ‫بکات‪ ،‬قوربانی زیاتر بدات‪.‬‬ ‫لە هەرێمی کوردستان ماوەی چەندین ساڵە لەناو چوارچێوەی‬ ‫قەیرانەکانی ئەم دەوڵەتە‪ ،‬کەچی ک��ورد وەک نەتەوەیەک‬ ‫هەمیشە ئاشتی کۆمەاڵیەتی پاراستووە و ڕقی بەرامبەر بە‬ ‫نەتەوە و ئایین و ئاینزاکانی بەرامبەری هەڵنەگرتووە‪ ،‬هەرێمی‬ ‫کوردستان بووە بە النە و پەناگەی دەیان هەزار کەس کە لە‬ ‫ترسی تیرۆری نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی ڕای کردووە‪،‬‬ ‫کەچی لەبەرامبەردا نەیارانی ئاشتی و ئارامی کورد لەهەفتەی‬ ‫ڕابردوو کەرکوکیان خەڵتانی خوێن کرد‪ .‬لەسەر ئەم بارەش‬ ‫هەمیشە سەرکردەکانی کورد بەهەموو بیروڕا جیاوازەکانەوە‬ ‫دووپاتی ڕێگا چارەی ئاشتیانە دەکات بۆ عێراق و ناوچەکە‪.‬‬ ‫هەر ئەمەشە وایکردووە زۆر لەناوەندەکانی بڕیاربەدەستی جیهان‬ ‫بۆ سەقامگیری و پڕۆسەی ئاشتی لە عێراق هەمیشە کورد وەک‬ ‫کاراکتەرێکی ئەکتیڤ بۆ ئاشتی سەیر دەکەن‪ .‬کوردیش هەمیشە‬ ‫لە ئاستی سیاسی و میللیەوە ئەوەندی لە ڕێگای ئاشتییە بۆ‬ ‫چارەسەرکردن ئەوەندە لە ڕێگای شەڕ و توند و تیژیدا نیە ‪.‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.