بەرزان ئەحمەد كوردە :هیچ رێگرییەك نییە لە هەرێم بۆ گەرانەوەی كوردە جوویەكان No: 20 Feb 2011
ئیسرائیل-كورد
داهاتی نەوتی عێراق لە بانكەكانی ئیسرائیلدا
كنیستی ئیسرائیل بە فەرمی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد كرد
سەرۆكی كنیستی ئیسرائیل: من ئامادەم سەردانی كوردستان بكەم مێژووی كوردە جوویەكان لە هەرێمی كوردستان بنەما سەرەكییەكانی ئاین و كولتوری جوو
مانگنامهیهکی سیاسیی گشتییه گرینگی ب ه پهیوهندی کورد و ئیسرائیل دهدات
شمعۆن پێرس :شەقامی ئێران توانای روخاندنی ئەو سیستەمە دیكتاتۆری هەیە»
7
خاوهن ئیمتیاز :داود باغستانی سهرنووسهر :مهولوود ئافهند بۆ پهیوهندی: www.israelkurd.com info@israelkurd.com israelkurd@gmail.com +964 750 405 2788
پهیوهندییهکان ل ه رێگهی سهرنووسهرهوه دهبن
27
ئیسرائیل پێشكەوتووترین نموونەی دیموكراسیە لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا
بهرپرسی نووسینگهی ئورشهلیم: ئیالن ئیسرائیل
TeleFax: 00972-2624-0850 Email: ilan1772@gmail.com web: www.israelkurd.com
کنێسێتی ئیسرائیل بە فەرمی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد كرد
10
جوویەكانی عێراق و خەونی گەرانەوە
ه مانگێک گۆڤاری ئیسرائیل-کورد لهسهر ماڵپهڕ بخوێنهوه ههموو سهر
سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە ئیسرائیل و بە فەرمی لەالیەن سەرۆكی کنێسێتی ئیسرائیلەوە پێشوازی لێكرا ،لەو سەردانەدا كە زیاتر پەیوەندی هەبوو ،بە كار و چااڵكییەكانی دەزگای ئیسرائیل-كورد لە كوردستان و ئیسرائیل بە مەبەستی زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی كولتووری و رۆشنبێری و سیاسی ،هەروەها ئامانج و پرۆژەكانی دەزگای ئیسرائیل-كورد لە ئیسرائیل و ناساندنی ئامانجەكانی دەزگای ئیسرائیل-كورد بوو. هەر لە میانەی سەفەرەكەیدا داود باغستانی لهگهڵ بەرێز ریئوڤین ریڤلین سەرۆكی کنێسێتی ئیسرائیل كۆبوونەوە و لەو دانیشتنەدا لە بەگشتی باسی رەوەش��ی كورد كراوە و هەروەها ناساندنی كار و چاالكییەكانی دەزگای ئیسرائیل-كورد لە كوردستان كە ماوەی دوو ساڵە كار دەكات لەسەر گەشەپێدانی پەیوەندی و دروستكردنی دۆستایەتی لە نێوان گەلی كورد و جوو لە رووی رۆشنبیری و كولتوری لە كوردستان و ئیسرائیل. هەر لەو چوارچێوەیەدا لە الیەن ریئوڤین ریڤلین سەرۆكی کنێسێتی
3
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
ئیسرائیل ،دامەزراندنی دەزگ��ای ئیسرائیل-كورد لە كوردستان بە هەنگاوێكی گرنگ و مێژووی وەسفكراوە ،هەروەها لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی کنێسێتی ئیسرائیل ،باسی لە رەوشی كوردستان كردوە و ئەزموونی دیموكراسی كوردستان و پێشكەوتنەكانی بە گرنگ لەقەلەمداوە ،هەروەها باسی ئەوەشی كردوە كە كورد و سەركردەكانی هەولێ زۆردەدن بۆ بەرەو پێشبردنی ئەو دەستكەوتانی لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە بەدەستیان هێناوە ،كوردستان ئێستا لە قۆناغی ئەزموون كردنی دیموكراسی دایە و پەیویستە كە گەلی كورد زیاتر كار بكات بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی ،بوونی قەواریەكی سەربەخۆی كوردی لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا گەرنگە بۆ ئیسرائیل وزیاتر گەشەپێدانی سەقامگیری لە ناوچەكدا. ریئوڤین ریڤلین سەرۆكی کنێسێتی ئیسرائیل هەر لەو چاوپێكەوتندا ئەوەشی راگەیاندوە كە ئامادەیە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لە پەرلەمانی كوردستاندا بە شێوەیەكی فەرمی داوای دروستبوونی
ئیسرائیل -کورد
ئەو پەیوەندیە بكات. قۆناغێكی مێژوویی بۆ پەیوەندی نێوان كورد و ئیسرائیل: ئیسرائیل-كورد دەزگایەكە سەرەتاكانی ساڵی 2009لەالیەن بەڕێز داوود باغستانی هاتە دامەزراندن ،ئیسرائیل-كورد پەیامێكی دیار و بەرچاوی هەڵگرتووە و كار لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی ناڤبەر ئیسرائیل و كوردستان دەكات و چەند پرسگەلێكی تری نێوان ئەو دوو الیەنە بەگرینگ وەردەگرێ. كرانەوەی دەرگایەك بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پرسی پەیوەندی كورد و ئیسرائیل كە سااڵنێكی زۆرە بۆتە خەونی هەموو كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان ،بە دروستبوونی دەزگاری ئیسرائیل-كورد لە كوردستان كە دوو ساڵ بەسەر تەمەنی ئەو دەزگایەدا دەرباز دەبی و لەو ماوەیەشدا سەرەرای هەموو كۆسپ و لەمپەرەكانی بەردەم كار و چااڵكیەكانی ئەو دەزگایە لە كوردستان بەاڵم توانیویەتی هەنگاوی
زۆر گرنگ لە چوارچێوەیەی دروستبوونی پەیوەندی كورد و ئیسرائیل دا هەڵبگری و كار لەسەر خەونی نزیكی 300هەزار لە برا كورد جوویەكان كە سەردەمانێك لەسەر ئەو نیشتمانە ژیاون و ئێستا ئەو خاكە بە نیشتمانی دووهەمی خۆیان دەزان وئامادەن بگەرێنەوە بكات، پەیوەندی كورد و ئیسرائیل كە لەزۆر الیەنەوە هەمیشە پەردە پۆش كراوە و دەسەاڵتی سیاسی كوردیش هەمیشە خۆی لەو پرسە بەدوور گرتوە ،بەاڵم تا ئێستا كورد و كوردستان بە ئیسرائیلی دووهەم لە الیەن فارس و عەرەب و توركەكانەوە پێناسەكراوە و كورد بەوەی محكووم كراوە كە پەیوەندی هەیە لەگەل دەوڵەتی ئیسرائیل.قۆناغی كرانەوەی نێوان دوو نەتەوەی بێ دۆستی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست (كورد و جوو) لە ماوەی ئەو دووساڵەی چاالكیەكانی دەزگای ئیسرائیل-كورد لە كوردستان لە زۆر الیەنەوە گۆرانی بەسەردا هاتووە.
سەرنووسەر
ئێران و شەپۆلی گۆڕانی ناوچەكە مەولوود ئافەند
ئیسرائیل-كورد
سەرەتای گۆرانكارییەكانی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست دەگەرێتەوە بۆ پرۆژەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاستی گەورە كە ئەمریكا و هاوپەیمانانی بە مەبەستی گۆڕان و رووخانی ئەو فۆرمە لە حكومەتەكانی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست كە بە هەموو شێوەیەك بوونەتە ڵەمپەر لە پێش بە دیموكراتیزەكردنی رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا.
سەرەتای گۆڕانكارییەكانی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە بۆ پڕۆژەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاستی گەورە كە ئەمریكا و هاوپەیمانانی بە مەبەستی گۆڕین و رووخانی ئەو فۆڕمە لە حكوومەتەكانی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست كە بە هەموو شێوەیەك بوونەتە لەمپەر لە بەردەم دیموكراتیزەكردنی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست. لە داوی رووخانی سیستەمی دیكتاتۆری لە واڵتی توونس و میسر كە بە دوای خۆیدا شەپۆلێكی ناڕەزایەتی توندی لە شەقامی واڵتانی عەرەبیی ئیسالمی دروست كردووە و هەروەك بینیمان كە حوسنی موبارك و بن عەلی دوای سااڵنێكی زۆر لەسەر كورسی دەسەاڵت ،چۆن لە هەمبەر هێزی ناڕازیی گەلی توونس و میسر تووشی شكست بوون و كار گەیشە ئەوەی كە گەلی میسر و توونس بە خۆپێشاندانی جەماوەری ئەو شێوازەیە حوكمڕانی سیاسیی واڵتەكەیان كە زەمینەی بۆ قەیرانی برسێتی و هەژاری دروست كردبوو و رۆژب��ەڕۆژ گوزەران و باری ژیانی هاواڵتیانی بەرەو خراپبوون دەب��رد ،بگۆڕن .نموونەی واڵت��ی میسر و توونس لە ناوچەكدا زۆرن، بەتایبەتی كۆماری ئیسالمیی ئێران كە لە ماوەی ئەو سی و دوو ساڵەدا چۆن رێژی بێكاری و هەژاری و نەبوونی ئازادیی سیاسی و مەدەنی و داخستنی هەموو دەرگاكانی راگەیەندن و لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی و رۆژنامەنووسان و گەمارۆی توندی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كاریگەری
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
4
5
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
لەسەر قووڵتركردنی ئەو قەیرانانە داناوە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران، ئەوەش لە هەموو روویەكەوە كاریگەریی خستۆتە سەر ژیان و گوزەرانی هاوواڵتیانی ئێران ،لەگەل ئەوەشدا ئێران لەبری ریفۆرم و چاكسازیی بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانانە ،پڕۆژەی بەرنامەی ناوەكیی خۆی خستۆتە رۆژەڤ��ەوە و بودجەیەكی زۆری ئەو خەڵكەی سەرفی بەرنامەی ئەتۆمی دەكات. لەگەڵ ئەوشدا بەرپرسانی كۆماری ئیسالمی و دەسەاڵتدارانی ئەو حكوومەتە هەوڵی ئەوە دەدەن كە ئەو راپەڕینە جەماوەرییەی بۆ هۆكاری رووخانی دوو دەسەاڵتی دیكتاتۆر و ئۆتۆكراتی توونس و میسر ،درێژی هەمان راپەڕینە جەماوەرییەكی گەالنی ئێران لە سی و دوو ساڵ لەمەوبەر لە دژی حكوومەتی شا لەقەلەم بدەن ،هەرچەندە هەموومان دەزانین كە چۆن دەستكەوتی راپەڕینە جەماوەرییەكی گەالنی ئێران لە الیەن خومەینییەوە تااڵن كراو و بوو بە دەسەاڵتی دیكتاتۆریی ئیسالمیی ئێستا و ویاڵیەتی فەقیهـ ،رەنگە تەواوی ئەو پڕۆپاگەندانەی ئێستا لە الیەن دەسەاڵتدارانی ئێرانەوە بانگەشەی بۆ دەكرێت ،لە دوو الیەنەوە بۆیان گرینگ بێت؛ یەكەم لە ساڵوەگەری شۆڕشی گەالنی ئێراندا و لە ماوەی ئەو 32ساڵە لە حوكمڕانی كۆماری مەالكان، بچووكترین دەستكەوت و بەرهەمێك هەبێ كە نیشانی گەالنی ئێرانی بدەن لە كەمكردنەوەی ئەو هەموو قەیران و هەژاری و بەهەدەردانی سامانی
ئیسرائیل -کورد
نهخشهی نوێی رۆژههاڵتی ناوهڕاست
گشتی ئەو واڵتە بۆ هاوكاری گروپ و رێكخراوە تێروریستییەكان كە ئێران بەخێویان و پڕچەكیان دەكات بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە بەگشتی ،لە الیەكی دیكەوە لەو قۆناغەدا گەورەترین ترسی ئێران ئەوەیە كە ئەو بۆمەلەرزەیەی شەقامی عەرەبی هەژاندووە و كۆتایی بە سەردەمی حوكمی دیكتاتۆرەكانی هاوشێوەی ئێران هێناوە ،بگاتە ناوخۆی ئێران و گەالنی ئێرانیش هەردەم و هەر كات ئەوەیان سەلماندوە كە ئەو شێوازە لە حكوومەتی بەناو ئیسالمی قبووڵ ناكەن و خۆازیاری كرانەوە و گەشەكردنن لەگەڵ رەوتی پێشكەوتنەكانی جیهانی ئەمرۆ بە هەموو الیەنەكانیەوە ،بۆیە ئەو فاكتەرانەی كە خەڵكی توونس و میسری هێنایە سەر شەقام بۆ گۆڕان و روخانی حكوومەتەكانیان لە ناوخۆی ئێراندا بە زیادەوەش بوونی هەیە و شەقامی ئێرانیش لە ناوخۆی دەكوڵی ئێستا و دەتوانێ هەمان سیناریۆش لە ئێراندا دووبارە بێتەوە ،بەاڵم لەگەڵ ئەوەش كە شۆڕشی جەماوەریی توونس و میسر زیاتر لەسەر بنەمای گەیشتن بە ئازادی و عەداڵەت و دادپەروەری و چاكسازی بوو لە بواری ئابووری بۆ ژیانێكی خۆشگوزەران ،بەاڵم لە ئێرانی ئێستادا ئێمە رووبەڕووی چەندین كێشەی تر دەبینەوە لە ئەگەری
هەر رووخان و گۆڕانكارییەكدا ،چونكە واڵتێكی فڕە ئەتنیكییە و چەندین نەتەوەی تر هەن كە ئێستا لە هەموو ماف و ئازادییە نەتەوەییەكانیان بێبەش كراون و خاوەنی هێز و ئۆپۆزیسیۆنن ،ئەوەش خاڵیكی گرینگە كە ناتوانین فەرامۆشی بكەین ،لە ئێراندا بوونی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی ریفۆرمخۆازەكان كە خوازیاری گۆڕانكارین لە سیستەمی سیاسیدا ،بەاڵم لە بازنەی پاراستنی بنەماكانی شۆڕشی ئیسالمی ئێراندا. دروستبوونی دۆخێكی ئالۆز لە ناوچەكدا بە گشتی لە قۆناغی ئێستادا راستەوخۆ لە بەرژەوەندیی كۆماری ئیسالمیی ئێراندایە .ئێران بە هەموو شێوەیەك لە هەوڵی ئەوەدایە كە ئاڵۆزی و ناڕەزایەتییە ناوخۆییەكانی پەردەپۆش بكات و لە دەرەوی سنوورەكانی خۆی ئاڵۆزی دروست بكات بۆ زیاتر گوشارخستنە سەر ئەمریكا و شكستی پڕۆژەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاستی گەورە لە ئاراستەی گۆڕانكاری و رووخانی ئەو سیستەمە دیكتاتۆرانەدا. بۆیە كاتی ئەوە هاتووە كە هەموو واڵتانی جیهان پشتگیری لە شەقامی ئێرانی بكەن بۆ رووخان و ئازادكردنی گەالنی ئێران لە ناو ئەو زیندانە گەورەیەدا كە كۆماری ئیسالمیی ئێران دروستی كردووە.
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
6
سەرۆك كۆماری ئیسرائیل «شەقامی ئێران توانای رووخاندنی ئەو سیستەمە دیكتاتۆرەی هەیە» 7
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
ئیسرائیل -کورد
و ئەمنیەتییەكان بە تایبەتی مۆتۆر سوارەكان هەۆڵی باڵوەپێكردنی خەڵك یان دەدا.رێپێوانەكان تا درەنگانی شەو درێژەی كێشا و الوان هەۆڵیاندەدا بە لەبەر كردنی جل وبەرگە گەرم و ئاگر تێبەردانی سەتڵی زبڵەكان خۆیان گەرم بكەنەوە و دواترە هێزە نیزامیەكان باڵوەیان بە خۆپێشاندەران كرد. پشتیوانییەكانی ئەم دوایانەی ئەمریكا بووە هۆی خۆشحاڵی نارازیان و خۆپێشاندەران كە چاوەڕوانی ئەوە دەكەن ئەمرێكا درێژە بەو سیاسەتانەی خۆی بدات ،چاوەدێرانی سیاسی ئاماژەی بەوە دەكەن كە بەشداری سەدان هەزرا كەس لەنارازیان لە تاران و شارەكانی دیكە سەكەوتنێكی مەزنە و نیشانی داوە كە خەڵك دژی دەستەاڵتدارانی حاكمن.
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
8
نارەزایەتی لە دژی دەسەاڵتی سیاسی ئێران
شیمۆن پێرس سەرۆك كۆماری ئیسرائیل لە وتارێكدا گوتی» ئەوەی كۆماری ئیسالمی لەناودەبات تەنیا جەماوەری ئیرانە» رۆژی چوار شەممە سەرۆك كۆماری ئیسرائیل لە میانەی كۆبوونەوەییەكی سااڵنەی كشتی جوویهکانی ئەمریكا سەبارەت بە رەوشی ئەمنی وسەرهەڵدانی بزوتنەوە ئازادیخوازەكان لە رۆژهەالتی ناوەراست و هەروەها رووداوەكانی ئیران گوتی» نارەزاییەتی خەڵكی شارەكانی ئێران نیشانەی ئەوەییە كە رێژی زڵم و زۆر و پێشلكاری مافی مرۆڤ ئەمڕۆ لە ئێرانداییە و ئەمە لە كاتێكدای كە لە ژێر ناوی دیموكراسییەكی لەشێوەی ئەحمەدی نەژادی ژمارەییەك لە پەرلەمانتاران داوای دەستگیر كردن و لە سێدارە دانی نارازییەكانیان دەكەن لە كاتێكدا كە كەروبی پێشتر رایگەیاندووە لە پێناو بیروباوەڕیدا ئامادەییە بەهاكەشی بدات. شیمۆن پێرس لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا رایگەیاند كە» سەرەنجام ئەوەی گۆرانكاری لە سیستەمی كۆماری ئیسالمیدا دەكات جەماوەری ئیرانە بە بێ دەست تێوەردانی واڵتانی بیانی و حكومەتی ئێستا ئیران جێگای شەرمە بۆ مێژوو و كلتوور و ئێرانییەكان كە بووتە هۆی ئازاری ئێرانی كۆن» سەرهەڵدانی نارەزایەتییەكانی خەڵكی ئیران بەرامبەر بە سەركوت و ئعدامەكانی كۆماری ئیسالمی كە هاوكاتە لەگەڵ خەباتی جەماوەری ئەلجەزایر و میسر ،یەمەن، بەحرین ئاژانسەكانی هەوڵنێری ئیسرائیل بە شێوەیەكی بەرچاو سەرنجی هەمووالیەكیان بۆ الی خۆی راكێشاوە.بەپێ ئاژانسی هەواڵنێری ئازادی لە زۆربەی شەقامەكانی تاران گەنجان هەوڵی رێپێوانیان دەدا ،بەاڵم هێزە نیزامی
پشتیوانییەكانی ویالیەتی یەكگرتووەكان دەتوانن جێگای رەزامەندی بن چاوەدێران سیاسی لە ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەگەر بۆ مانەوە لە مەیدانی شار جەماوەر سەركەوتنیان بەدەست نەهێناوە ،بەاڵم هاتنی جەماوەرێكی زۆر بۆ سەر شەقامەكان بە دروشمی دژی دەستەاڵتدارنی ئێستای كۆماری ئیسالمی ئێران نیشانەی ئەوەییە كە ئاگری رق و تۆرەیی خەڵك نەكۆژاوەتەوە بۆ دەستەاڵتدارانی كۆماری ئیسالمی جێگای بڕوا كردن نین و پێدەچێت ئەم ئاگرە زیاتر گەشە بكات. چەند رۆژ پێشتر لە ساڵوەگەری شۆڕشی ئیسالمی ئێراندا ،مەحموود ئەحمەدی نژاد لە وتارێكدا بە الوانی میسر و تونس و واڵتانی دیكە گوتی»ئازادی مافی ئێوەیە و رێپێوانیش مافی ئێوەییە خەبات لە دژی زوردایش مافی ئێوەییە، بەاڵم خەڵكی ئێرانیش ئەو مافانەیان دەوێت ،بەاڵم هێزە سەركوتگەرەكانی هێرش دەكەنە سەر الوەكان و هەر بۆیە سەبارەت بە قسەكانی ئەحمەدی نژاد و دەستەاڵتدارانی ئیران هیالری كلینتۆن وەزیرە دەرەوەی ئەمریكا حكوكەتی ئیرانی بە دوو روو ناو بردو گوتی»دەستەاڵدارانی ئیران پشتگیری لەرێپێوانی الوانی واڵتانی دیكە دەك��ەن ،بەاڵم نارازیانی واڵتەكەی خۆیان بەو پەری توندوتیژی سەركووت دەكەن ولە مافەكانیان بێ بەشیان دەكەن. هەفتەی ڕابردوو ئۆباما لە زۆربەی وتارەكانیدا سەبارەت بە خۆپێشاندانەكانی ئەم دوایانەی ناوچەكە ،خۆپێشاندانەكانی ئێرانی لە بەرچاو نەگرتبوو ،وتەكانی كلینتۆن ،قسەكانی جۆبایدن وتەبێژی كۆشكی سپی جێگای خۆشحاڵی و دلگەرمین ،چاوەدێرانی سیاسی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەك��ەن ،گۆرینی هەڵسوكەوتی ئۆباما دوای دووساڵ نیگەرانی و كات كۆشتن هەروەها هێوا بەگفتوگۆ لە سەر بەرنامە ناوەكییەكەی ئێران لەوانەییە بێ دەستكەوت بووبێت و بۆیە هاوكاری بە گەشەسەندنی رەوەندی دیموكراسی لە ئیران رێگا چارەییەكی گۆنجاو بێت بۆ فشارخستنە سەر كۆماری ئیسالمی بەمەبەستی راگرتنی بەرنامە ناوەكییەكەی.لە ماوەی یەك ساڵی راب��ردوو نارازیان بە نەتیجەی هەڵبژاردنەكانی ئێران (بزوتنەوەی سەوز) چەندین جار داوای مۆڵەتی رێپێوانیان كردوە كە هەرجارە و بە هۆكارێك مۆڵەتیان پێ نەدراوە ،بەاڵم ئەمجارەیان خۆپێشاندانەكانی خەڵكی تونس و میسر و واڵتانی دیكە نارازیانی دڵگەرمتر كرد و لە الیەكیشەوە حكومەت رایگەیاند كە خۆپێشاندانی واڵتانی عەرەبی نیشانەی ئەوەییە كە ئیمامی زەمان گۆی لە جەماوەر و زۆریش نارازییە.
سوپا و بەسیج ،هێزی سەركوتكردنی گەالنی ئێران بوونی عەبدوڵاڵ گۆل س��ەرۆك كۆماری توركیە لە ت��اران ،هەوڵەكانی دەستەاڵتدارانی بۆ سەركوتكردنی خەڵك كەمتر كردبووەوە بۆیە هێزە نیزامییەكانی ئێران زۆر بە روونی ئاشكرا بوو كە مەبەستیان كوشتنی خەڵك نییە ،بۆیە لە گوللەی رەنگی و باتۆمی كارەبایی و گازی فرمێسك رەژ كەڵكیان وەردەگرت و بەسیجییەكان بە زنجیر و سیالحی سەرد هێرشیان دەكردە سەر خۆپێشاندەران كە سەر ئەنجام بووە هۆی كوژرانی كەسێك و برینداربوونی دەیان كەسی دیكە ،هەرچەندە دەستەاڵتدارانی ئێران رایانگەیاند، كە ئەمجارەیش خۆپێشاندەران دەستیان كردوە بە تەقە كردن ،هەروەك ئەو سیناریوییەی كە بۆ نەدا ئاقا سولتانی دروستیان كردبوو. قسەكانی سەرۆك كۆماری توركیە كە راشكاوانە الیەنگری لە خەڵكی ئێران كردبوو ،كە مافی خۆیانە بەمەبەستی دەربڕینی داواكارییەكانیان رێپێوان بكەن هەر بۆیە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەر دوو سەرۆك كۆمار لە دواكاتەكانی رۆژدا ئەنجام درا.عەبدوڵال گۆل لە تارن بەقەبووڵكردنی خواستەكانی بزوتنەوەی سەوز دەیویست بەشداری لە خۆپێشاندانەكاندا بكات ،بەاڵم دەستەاڵدارانی تاران بۆیان روونكردەوە داوایان لێ كرد كە ئەم كارە نەكات.جێگای ئاماژە بۆكردنە كە ئیسالم گەرایانی دەستەاڵتداری توركیە یەكەم واڵتی ئیسالمی بوون كە پشتیوانیان لە بزوتنەوە خەڵكە تونس و میسر كرد ،بەاڵم رێپێوانەكەی خەڵكی ئێران كە بەمەستی پشتگیری لە ئەو بزوتنەوانەوە بوو عەبدوڵاڵ گۆل
9
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
لە مەبەستی سەرەكی رێپێوانەكە ئاگادار كرایەیەوە بۆیە بانگێشتی ئەوانی رەد كردەوە .كاتێك هێزە نیزامییەكانی میسر لە بەكارهێنانی توندوتێژی بەرامبەر بە خۆپێشاندەران خۆیان پاراست و جەماوەریان سەركوت نەكرد هیزێك بەناوی هیزی مللی نەما ،هیزەكانی ئیران داگیركراون و هەمووی بەدەست سپا و بەسیجەوەیە كە بازوی سەركەی سەكوتی خەڵكن بۆ دەستەالداران كە بە رۆخانی دەستەاڵت خۆیشیان لە ناو دەچن ،بۆیە سەركوتی جەماوەر دەكەن، بەاڵم شارزایانی كاروباری ئێران ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەم دەستەاڵتە بەدەست فەرماندە پلە یەكەكان و ژمارەییەكەوەیە كە لە ناو دامودەزگاكانی حكومەتدن كە ئەگەر توندوتێژییەكان پەرە بەستێنێد لەوانەییە ژمارەییەكی زۆر لە فەرماندەكانی سپا و بەسیج الیەنگری لە جەماوەر بكەن. رێپێوانەكانی تاران و زۆربەی شارەكانی دیكە لەكاتێكدا بەرێوەچوو ،كە حكومەتی ئێران لە ئاستی نێودوڵەتی بەرەو رووی گەمارۆ و سەزا بووەتەوە و لە ناوخۆیشەوە هەژاری و گرانی و بێكاری الوان ،فەسادی ئیداری و ماڵی رووبەرووییە كە ئەمەش ئەو راستییە دەردەخات كە حكومەت الواز بووە كە جێگای خۆشحالییە بۆ خەڵكی ئێران و درێژە دان بە خۆپێشاندانەكان و دەربڕینی نارەزایەتی سەر ئەنجام دەتوانن ئاڵوگۆڕێ بەنەرەتی لە ئیراندا ئەنجام بەدەن.
وەرگێرانی :محهمهد جهمشیدی
ئیسرائیل -کورد
جوویهکانی عێراق و خەونی گەڕانەوە پاشماوەی گۆڕستانی جوویهکانی كفرییە كە بە ناوێكی توركمەنی ناونراوە بە ناوی (قەرە ئۆغاڵن) واتە كوڕی رەش ،كە لەوانەییە هۆكاری ئەو ناو لێنانە بگەڕێتەوە بۆ خەڵكە ناوچەكە .رووبارێك كە زۆر وشك و گوڕستانەكەی لە شارەكە جیاكردوەتەوە.
لە شاری كفری گۆڕستانێكی كۆنی جوویهکان هەیە كە لە سەر گردێكی وشكهو ه دەڕوانێتە شارەكە ئەگەر رۆژێ لە رۆژان قەدەر ویستی جوویەكانی عێراق بگەڕێنەوە، خەڵكی عێراق دەبێت چۆن پێشوازیان لێ بكەن ؟ ئەم دێرەی سەرەوە ناونیشانی بابەتێكی كە رۆژنامەنووسی ئەڵمانی ( توماس شمیدین گر) راپۆرتێكی لە لە ژێرناوی ئەگەر رۆژێ لە رۆژان قەدەر ویستی جوویهکانی عێراق بگەڕێنەوە ،خەڵكی عێراق دەبێت چۆن پێشوازیان لێ بكەن لە گۆڤاری رۆشنبیری یەهوودی ژمارە ()68 بەزمانی ئەڵمانی باڵو كراوەتەوە .نووسەری بابەتەكە بە مەبەستی بەسەركردنەوە و ئاشنابوون لە كەلەپوور و داب و نەریتە ئاسەواری جوویهکانی ئەو شارە سەردانی كفری كردوە ،كە بە 220كیلومەتر دەكەوێتە باكوری رۆژهەاڵتی بەغدا ،بەمەبەستی بەسەركردنەوەی پاشماوەی ئەوشوێنەواروكەلەپوورە ودەوڵەمەندكرنی بابەتەكەی. نووسەر لە راپۆرتەكەیدا دەنووسێت ،لە شاری كفری گۆڕستانێكی كۆنی جوویهکان هەیە كە لە سەر گردێكی وشك گۆرستانەكە دەڕوانێتە شارەكە ،پیرە مێردێكی بە سااڵچوو كە بە روخسارییەوە ئازار و
مەینەتییەكانی رۆژگار دیابوو لە سەر گۆرستانە كە خۆی بە مام ئەحمەد بە ئێمە ناساند دەستی بە سەر كێلێكەوە گرتبوو و گوتی» تا ئێستا بیرەوەرییەكانی گۆڕستانەكە دەپارێزم ،بەاڵم كەس ئاگای لە گۆرستانەكە نەبووە بۆیە زۆربەی كێلەكان یشكاون « مام ئەحمەد لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژە بەوە دەكات كە زۆربەی هێماكانی جوویهکان لەناوچووە .تەنانەت ئەو نووسین و هێمایانە كە ئاماژەیان بەوە دەكرت كفری وەك شارێكی كۆن و شوێنێكی بازرگانی بووە لە باكووری عێراق، كفری دوای بەغدا دووەهەم شاری عێراق بووە كە زۆر ترین دانیشتووی جووی تێدابووە ،جوویهکان وەك كەمینەییەك لە شاری كفری لەگەڵ كورد وتوركمان پێكهاتەی شارەكەیان پێكدێنا ،جوویهکانی كفری هەستیان بە یەكسانی دەكرد لهگهڵ باقی دانیشتوانی شارەكە كە ئەم پێكەو ژیانە تباو رباییە نێو كۆمەڵگا ببووە هۆی دروست بوونی پەێوەندییەكی بەهێز و نزیكبوونەوە و ناسیاری و درواسێتی لە نێو پێكهاتەكانی كۆمەڵگاكەدا كە تەنانەت لە نێوانیشیاندا ژن و ژنخوازی هەبووە .مام ئەحمەد كە لە سەرەخۆ وئارام قسەی دەكرد بە هێمنیەوە
10 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
پێدەچێ گەڕەكی جوو نیشین بێت كە مام ئەحمەد هاوكار بووە بۆ گرتنی وێنەكە
كفری دوای بەغدا دووەم شاری عێراق بووە كە زۆرترین دانیشتووی جووی تێدا بووە
بە رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەكەی دەڵێت» خەڵكی كفری بە خەڵكێكی لێبوردە ناسراون .شارەكەش دەكەوێتە سەر رێگەی بازرگانی نێوان ئێران و كوردستان و بەغد ،لەو كۆمەڵگاییەدا هەموو تاكەكان ئینتمای تایفی خۆی دەپارست و بە هەموو زاراەوەكان قسەیان دەكرد كە ئەم نەریتە تا ئەمرۆش ماوەتەوە». شاری كفری وەك شاری كەركوك بۆ گونجاندن پێكهاتەكانی لە نێۆ خۆیدا الواز نەبووە ،بەڵكو هەموو خەڵكەكە رێزی یەكتریان گرتووە و ژن وژنخوازی لە نێوان یەكتریدا ئەنجام دەدەن ،سەردان و تێكەاڵوییەكی زۆر لە نێو پێكهاتەكانی كۆمەڵگادا هەیە تەنانەت لە نێۆ كارگە وبازاڕ و شوێنەكانی دیكەی شارەكە .تا دەهەی پەنچاكانی رابردوو پێكەوە ژیان و لێبوردەیی باڵی بەسەر موسڵمان وجوویهکاندا كێشابوو ،تەنانەت لەو سەردەمەدا كوڕی بەرپرسێكی حزبی شیوعی لەگەڵ كچێكی جوو هاوسەریان پێكهێنا ،بەاڵم عەرەبەكان ئەو كاتە
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 11
گەیشتنە شارەكە و راوو و رووتی ماڵە جوویهکان دەستی پێكرد، دیارە لە بەغداوە دەستی پێكرد بوو و گەیشتنە ئەو شارانەی جوویان تێدا نیشتەجێبوو ،لەوانەش شاری كفری .جوویهکانی شاری كفری كە بیستیان دەوڵەتێكی جوو دا دەمەزرێت لە سالی 1948حەزیان بەم بیرۆكەییە نەبوو وپێانوابوو دەوڵەتی ئیسرائیل وەك كیانێكی سەهیۆنیزم دژاییەتی نەتەوایەتی عەرەب دەكات .بەاڵم دوای چەند ساڵێكی بەرەنگاری لە سالی 1951حكومەتی عێراقی بە ئۆتۆمبێلی سەربازی هاتنە شارەكە مام ئەحمەد كە ئەو رۆژانەی لە بیرە گوتی: منداڵێكی وریا بووم وبینیم چۆن خێزانە جوویهکانیان ناچار دەكرد سواری ئۆتۆمۆبێلە سەربازیەكان بن وتەنانەت نەیانتوانی كەلوپەلەكانیان بپێچنەوە..مناڵێكی جوو لە دەرەوەی شاری شوانی مەڕومااڵت بوو، پێش خۆرئاوا بوون كاتی هاتەوە بۆ ماڵ هەموو خێزان وكەسوكاریان بردبوون .مام ئەحمەد ئاماژە بەوە دەكات كە ئەومنداڵە لەوكاتەوە هیچ هەواڵێكی لە كەسوكارەكەی نەبوو ،بەاڵم دواتر خێزانێكی موسڵمان گرتیانە خۆیان و بوو بە موسڵمان وناوێكی ئیسالمیانەی بۆدانا وپێی سەیر بوو كە چی بەسەر خێزانەكەی هاتووە. لە سااڵنی 1950بۆ 1951نزیكەی 130هەزار جووی عێراقی رەوانەی قوبرس كران ولەوێشەوە بۆ ئیسرائیل ،لەو كاتەدا لەژێر ناوی فەرهوود كاری تااڵن و راوو و رووتی ماڵ و موڵكی جوویهکان دەكرا .بۆیە كاتێ جوویهکان لە ئیسرائیل هەواڵی ئەم فەرهوودەیان بیست پیانوابوو بە بەجێهێشتنی عێراق ئازاد بوون ،كۆچی جوویهکان بۆ ئیسرائیل بەردەوام بوو وكاتێك باردۆخەكان گەیشتە كودەتای 1958و گۆڕینی رژێم بە سەركردایەتی عەبدولكەریم قاسم لە پاشایەتیەوە ،قاسم فەرمانی دا هەموو پەرستاگا وشوێنە ئاینیەكان بپارێزرێت لە هەموو
لە سااڵنی 1950بۆ 1951نزیكەی 130 هەزار جووی عێراقی رەوانەی قوبرس كران و لەوێشەوە بۆ ئیسرائیل
ئیسرائیل -کورد ئاخرین كۆچی جوویهکانی عێراق كە ژمارەیان 30بۆ 40كەس دەبوون و تەمەنیان لە نێوان 60بۆ 80ساڵیدا بوو ،دوای رووخانی ڕژێمی سەدام لە نیسانی 2003هەموویان لە ڕێگەی كۆمەڵەیەكی جووەوە گەیشتنە ئیسرائیل
دێت ئێمە بە ئیوە پێبكەنین ،ئەوبوو لە ماوەی دەسەاڵتی حزبی بەعس ئێمەی كورد رووبەرووی زەبر و زەنگێكی خوێناوی بووینەوە وبگرە زیاتر لە جوویهکانمانیشمان بەسەر هات .ئەمڕۆ كەس بە موعاناتی جوویهکان پێناكەنێت ،بە تایبەت دوای ئەوەی تووشی هەمان موعانات و دەرەبەدەری وچەوسانەوە ودەركردن بووین لە سەر خاكی خۆمان.
شوێنێكی عێراق!.. دوای ساڵی 1958ملمالنێی نێوان چەپەكانی عێراق وحزبە نەتەوە پاشماوەی بازاڕێكی كۆن دانیشتووانی شارەكە كە پێشتر تایبەتمەندی خۆی بووە پەرستەكان دەركەوت چەندین كاری توندوتیژی وشەڕی سەرشەقام وپێكدادانی نێوان حزبی بەعس وچەپەكان روویاندا ...ئەم رووداوانە رۆژنامەنوس(رویدیگر گوبیل) كە لە رۆژنامەی جیهانی گەنجان كە لە بوونە هۆی ناسەقامگیری ونا ئارامی وخێراتركردنی كۆچی ئەو جووانەی ئەڵمانیا دەردەچێ ودژی ئیمپریالیستە ،چاوپێكەوتنێكی لە نیسانی مابوونەوە .سەرەڕای شەپۆلەكانی كۆچكردن ،بەاڵم هێشتا هەزاران 2002ساڵێك پێش روخانی رژێمی سەدام و رێكەوتی یادی رۆژی جوو تا كاتی شەش رۆژەكەی حوزەیرانی ساڵی 1966مابونەوە ،ئەو دایك بوونی سەرۆكی كۆمەڵەی جوویهکان لە بەغدا (ناجی جبریل كاتەی بەعس دەسەاڵتی گرتە دەست و جارێكی تر لە 1968حزبی یەعقوب) بوو . هەڵوێستی رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەكە دیاربوو لە شاردنەوەی بەعس هاتە سەر دەس��ەاڵت و هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر جوو دژایەتی خۆی راگەیاند ،هەروەها دژایەتی شیوعیەت و كوردی كرد بە راستییەكان بەوەی كە( جیاوازی لەنێو ئاین ومەزهەبەكانی جوو شێوەی خوێن رشتن وهەر الیەك حەزی پێ نەبوایە بە بەكرێگیراوی و مەسیحی وسوننە وشیعە) دانیە و پێویستە هەمووان هەست بە سەهیۆنیزمی تۆمەتبار دەكرد ،لە كانونی دووەمی 1969دا لەشاشەی ئازادی بیرو و باوەر بكەن ،سەرەڕای ئەوە لە رێكەوتی 1998 /10/4 تەلەفزیونەوە دادگایی 14بازرگان كرا ولە نێوانیاندا 9بازرگانی جوو هێرشكرایە سەر كلێسای جوویهکان لە بەغدا كە لە لەالیەن میسرییەكی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە سێدارە دران ،ئەمە دەستپێكی بەرەجەڵەك فەڵەستینی ئەنجامدرا ،لەو هێرشەدا چوار كەس كوژران، كە دوو كەسیان لەجوویەكانی بەغدا بوون .ئاخرین كۆچی جوویەكانی كاری تۆقێنەری بەعسیەكان بوو. ئەم سەركوتكردنە وەحشیگەرایە بۆ سەر كەمینیەك ،رژێمی بەغدای عێراق كە ژمارەیان 30بۆ 40كەس دەبوون و تەمەنیان لەنێوان 60 هەنگاو بە هەنگاو گەیاندە ئەوەی عێراق ببێتە كۆمارێكی ترسێنەر ،بۆ 80ساڵی دابوو ،دوای رووخانی ڕژێمی سەدام لە نیسانی 2003دا جگە لە سەركوتكردن ودەستدرێژی و دوژمنایەتی كە بۆ هۆی كۆچی هەموویان لە ڕێگەی كۆمەڵەیەكی جووەوە گەشیتنە ئیسرائیل . جوویهکانی عێراق چ لە ئیسرائیل ولەندەن و ئەمریكا هیوا و ئاواتیان بە كۆمەڵی تەواوی جوویهکانی عێراق ،تەنها توێژیكی زۆر بچوك نەبێ لە ناو كڵیسایەكی یەهوودی كۆن لە بەغدامابوونەو رێورەسمە ئەوەیە هەر هیچ نەبێ وەك گەشتیاریەكیش بێت بەگەڕینەوە تا بەشێك ئاینییەكانی خۆیان بەردەوامی بە ئەنجام دەگەیاند ،بە شێوەیەك لەكەلەپور و رابردوویان دەست بخەنەوە. خۆیان بە موسڵمان نیشان دەدا ،بەاڵم ئەوەانەی گەنج بوون گیانی دوای تێپەربوونی چەند مانگێك لە روخانی رژێمی سەدام ،پەێوەندی سەركێشانەیان پێ پەنهان نەدەكرا و هەوڵی جێهیشتنی واڵتیان دا وپیرە مێرد و بە سااڵچوو وپەككەوتەكان مانەوە ودوایین كەسیان بە تازە لە نێوان توندڕەوەكانی عێراق و ئەلقاعیدە دروستبوو ،پایتەخت ناوی (ربیع) لە ناوەڕاستی نەوەدەكاندا كۆچی دوایی كرد .پاش ئەوەی بوو بە شوێنی تیرۆر كە بەشێك لە پاشماوەكانی جوویەكانی عێراقی حزبی بەعس هەموو جووە عێراقیەكانی دەركرد و زۆرێكی لێ كوشتن ،تێدا دەژیان ،ئەو بە سااڵچوو وپەككەتوانەی جوو بە مانەوەیان لە بەاڵم هەندێكیانی بە زیندوویی هێشتەوە لە ژێر چاودیری و حكومەت كلێسا كە (بە تەحەداوە ولەسایەی پارێزگاری وپاسەوانی هەندێ لە خۆی سەرپەرشتی نۆژەنكردنەوەی هەندێ شوێن وپەرستگەكانیانی موسڵمانان ،بەاڵم دواتر ناچار كران عێراق جێبهێڵن ...كە هێشتا دەكرد تا نیازپاكی ومافی كەمینەكان نیشان بدات ،گوایە ئەو جوانە نیشتمانە رەسەنەكەی خۆیان كە عێراقە لەبیر نەكردوە وهەمیشە دوژمنی سەهیۆنیزمن ،مەخابن راگەیاندنی جیهانی گرنگیەكی ئەوتۆیان لە بیرەوەیان دەمێنێتەوە .بە هۆی كردەی وەحشیگەرانەی توندڕەوە بە شااڵوەكانی سەركوتكردنی جووی عێراق نەدا ،ئەو لێبوردەییە موسڵمانەكانەوە فشاری دژ بە دەسەاڵتی نوێ عێراق زیادی كرد .هەندێ ساختەییە كە رژێمی دەسەاڵتدار لە بەغدا نیشانی دەدا ،بە تایبەت لە بەرپرسە سیاسیە نوێەكانی بە تایبەت لە گرۆپە میانڕەوەكانی
12 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
شیعە هەوڵیاندا پەێوەندەییەكانیان لهگهڵ ئیسرائیل ئاسایی بكرێتەوە ئەم هەواڵنەش بەتەحەدایەكی گران لەبەرامبەر دانیشتوان دەژمێردرا، میسال ئالوسی سەرۆكی حزبی دیموكراتی نیشتمانی عێراق ،تیرۆرستان دوو كوڕی یان لەساڵ 2005كوشت ..زۆربەی جوویە عێراقییەكان كە لە ئیسرائیل دەژین هێشتا بە بیرەوەرییەكانیان و هەست و سوز بەرامبەر نیشتمانی رەسەنیان عێراق ،بەاڵم دستوری نوێی عێراق گورزێكی گەلێك بەرەو نەمان بەهێزی لەو خەون و ئاواتانە داوە ،ئەویش بەو دەقەی لە دەستوور رەنگە مرۆڤ نەتوانی باس شتێك بكات كە خۆی بەشێك بێت دا هاتووە و رێگا بەوەرگر تنی عێراقییەكان دەدا ببنە خاوەن دوو لەو بەسەرهاتە و كارەساتانە ،رووداوە یەك لە دوای یەكەكان وای رەگەزنامە لەیەك كاتدا جگە لە رەگەزنامەی ئیسرائیل . لە كفری هەندێ پیاوان ی��ادەوری كۆنیان پاراستووە لە گەڵ لەم شارە كردوە ببێتە ناودارترین وسەربەرزتررین نیشتمان ،دواجار هاوبەشی ژیان وگۆزەرانیان لەهاواڵتیانی جووی شارەكە و یەكێك خەڵك هاتن لە نێو ئامیزی دا سەر بەزری وشۆدرای بونیات بنێن لە و پیاوانە مام ئەحمەد كە دەڵێ» ئێمە ئاواتە خوازی ئەو روژەین هەروەك چۆن نەتەوەكانی دیكە لێرە و لەوێ كۆچیان دەكرد بە شوێن هەواڵی ئەو كەسانە ببیستین كە لە كفری دراوسێ و هاوبەشی ژیانمان سەقامگیری دا. ئازار وموعاناتی ئەو مییللەت و گەالنە لە بیرەوەریدا دەمێننەوە بوون» ،هەروەها هاوڕێكی مام ئەحمەد گوتی :ئەو كاتە غەدرمان لە جوویهکانی كفری دەكرد ،ئێمەی موسڵمانان قەشمەریمان پێدەكردن كە بە هۆی زەبر و زەنگەوە داب و نەریتی پێشینانیان لە دەستدا، ونوكتەی قۆڕمان لەسەریان دەوت و ئەوانیش پێیان دەگوتین رۆژێك جوویهکانی عێراق بەگشتی وجوویهکانی كفری بە تایبەتی كۆڕ وكۆبونەوەیەك نەمابوو باس لە خەونی گەڕانەوە وبیرەوەرییەكانیان نەكەن ،النی كەم وەك گەشتیاریەكیش بێت سەردانی زێدی باو باپیرانیان لە كفری نەكەن.. هەر كەسێك ئەو چاوپێكەوتنەی كەشایەتیە جوویهکانی بەغدای دیوە لە ساڵی ( 2004سامی میخائیل وموسا حوری وشمعون بالص وكۆچكردووـ سمیر نقاش) كە لەسەر شاشەی (ئار تی ئی سۆمەریە) جگە لە شانازی بە رابردووی پڕ لەسەروەری بەغدا هیچی تر نابینێتەوە. گەورەترین ئامادەگی بازرگانانی لە شارەكە لە سااڵنی سی وچلەكاندا بووە ،وپاشان گواستیەوە بۆ بەغدا لەگەل گەورە بازرگانان ولەشەقامی رەشید وبابی ئاغا وشەقامی ئەلسموال ،ئەو پیاوەش ناوی (یاهوخوزوریـ خچوری) بوو لە جوویهکانی قەرەداغە ،پێش جەنگی جیهانی یەكەم لەگەڵ خێزانە قەرەداغیەكان هاتن بۆ كفری و سیدارێكی فەیسەڵی لەسەر دەنا و ئەو كاتەی سەردانی كفری دەكرد بۆ ئاڵوگۆڕی لۆكە ودانەوێڵە بەرامبەر بەو كەلوپەالنەی لە بەغداوە دەیهێنا لەگەڵ بازرگانەكان وهەموو گ��وزەرەك��ە بە رێز وستایشەوە پێشوازیان دەكرد .لە هەڵوێستە بە ناوبانگەكانی پشتگیری وهاوكاری كردنی ئەو بازرگانانەی كە ئەفلسیان دەكرد و كارئاسانی بۆ ئەو كەسانەش دەكرد كە ئیشیان دەكەوتە دام ودەزگا ئیدارییەكانی دەوڵەت .لە
بازاڕێكی دێرینی داڕماوە دیارە كاتی خۆی بازارێكی قەرەباڵغ بووە
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 13
هەندێ لە بەرپرسە سیاسییە نوێەكانی بە تایبەت لە گرۆپە میانڕەوەكانی شیعە هەوڵیان دا پەێوەندەییەكانیان لهگهڵ ئیسرائیل ئاسایی بكرێتەوە
ئیسرائیل -کورد
خاتوو بێڵ جوویهکان سێ یەكی دان��ی��ش��ت��وان��ان��ی ب��ەغ��دا یان و رێژەیان %2.6لە ك��ۆی دانیشتوانی عێراق پێكدەهێنا لە بیرەوەكانی (خاتوو بێڵ) چاپی ساڵی 1947كە پۆستی بەڕێوبەری ئیدارەی حوكمی بەریتانیا بووە لە بەغدا ،دوای داگیركردنی ئەو كاتە (برسی كوكس) و (ژەنەڕاڵ مۆد) و ئەوانی تر ئاڕاستە و راوێژكارییان دەكرد. خ��ات��وو بێڵ زم��ان��ی ع��ەرەب��ی زان��ی��وە وس��ەردان��ی ماڵی كەسایەتییەكانی بەغدای دەكرد .لە دەورەب��ەری 1919تا ئەو كاتەی كۆچی دوایكرد لە 1928لە گۆڕستانی ئەرمەنەكان لە ساحەی تەیرانی بەغدا نێژرا .خاتوو بێڵ لە بیرەوەرییەكانی دا باس لەوە دەكا جوویهکان سێ یەكی دانیشتوانانی بەغدا یان پێكهێناوە و رێژەیان %6 ،2لە كۆی دانیشتوانی عێراق پێكدەهێنا ،وتیایاندا كەسایەتی نیشتمانی وناودار هەڵكەتبوو كە لە كەسایەتییە موسڵمانەكان كاریگەرتر بوون وسەریان بۆ ئینگلیز كەچ نەدەكرد ،لەوانە گەورە بازرگانی بەغدا (ساسۆن حەسقیل) كە پۆستی وەزیری دارایی یەكەم دەوڵەتی عێراقی پاش روخانی نیزامی حوكمی عوسمانییەكان وەرگ��رت ،هەر ئەوش خاڵەكانی رێكەوتننامەی نەوتی لە نیوان كۆمپانیای نەوتی عێراق وحكومەتی دانا. هەروەها خاتوو بێڵ دەڵێت :لە سااڵنی سییەكان بەریتانیا هەواڵی دروستبوونی دەوڵەتێكی نەتەوەیی بۆ جوویهکان راگەیاند لەپەرلەمان (مەجلیس ئومە) ساسۆن حەسقیل هاواری كرد وگوتی :ئینگلیزەكان دەیانەوێ نیشتمانەكەمان جێبهێڵین!...
ساسۆن حەسقیل
بەاڵم پیالنەكان بە هێزتر بوون وژیری ئینگلیز زاڵبوو لە داڕشتنەوەی نەخشەی ناوچەكە ،لەمەش پیاوانی دانا وبەتوانای ئینگلیز رۆڵیان هەبوو ،لە هەموو بوارەكان ئامادەباشیان كردبوو تا عیراق لە چنگی عوسمانی دەربێهێنن و خۆیان دەستی بەسەردا بگرن..هۆكارەكەش ئەوەبوو سەرچاوەی و وزەیان لەم واڵتە دۆزیبوووە .خاتوو بێڵ لە بیرەوەرییەكانیدا باس لە پالنی بەریتانیا بۆ دەرهێنانی عێراق لە دەست عوسمانییەكان دەگەڕێتەوە بۆ سەد ساڵ پێش لە داگیركردنی بەسرە لە ساڵی 1916ودواجار دەكرێ ئەم واقیعە بگۆڕێ!.. وەك ئەمرۆ دەیبینین ئاماددەكارییەكان لەسەر ئەم هێڵە دەرۆن بۆ سەركەوتنی پالنەكەیان وئێمەی گەالنی عێراقیش پرخەی خەومان دێت ،لە نێو خۆمان لەسەر شتی پڕوپوچ شەڕ وملمالنێی دەكەین . گەڕانەوە بۆ بابەتی بیرەوەری جوویهکانی كفری ئەو رۆژنامەنووسە كە توانی ئەم بەدواداچوونە بكات ،ئەو كەسەی ناوی ( ئەحمەدە) منداڵیك شوانی مەڕومااڵت بووە لە كاتی كۆچكردنی كەسوكاری و كەوتە ژێر سەرپەرشتی پیاوچاكانی شارەكە ولە وەشە بە ناچاری موسڵمان بووبێت .ئەگینا بۆچی نەیویست ناوی راستەقینەی خۆی بڵێ . دوای داڵەدانی كاری یارمەتیدەری شۆفێری پاس وئۆتۆمۆبێلە بارهەڵگرەكانی لە شارەكە دەكرد. (ئەحمەد موسلم)ی جوو ،كە بە تەنها مایەوە بەدڵنیاییەوە كەسوكاری بە گەیشتیان بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل ناوی كوڕەكەیان تۆماركردبوو ،كە نەیتوانیوە بە كاروانەكانی ساڵی 1951را بگات، ئێستا زیاتر لە نیو سەدە تێپەڕیووە ،رۆژنامەنووسەكە هەڵسا بە جێگەیاندنی وەسێتەكەی باوك ودایكی بۆ سۆراغی كوڕە بە جێماوەكەیان ( پێدەچێ لە رێگەی كۆمەڵەیەكی جووی عیراقییەوە) راسپێردرا بێ وبەدواداچوونی بۆ بكا بزانێت كوڕەكەیان لە ژیان ماوە یان نا ؟ ،بەاڵم لە ئامانجی دووەمی سەردانەكەی بێ ئومێد بوو ،ئەویش هیوای گەڕانەوەی جوویهکان بوو بۆكفری وشارەكانی تری عێراق .لەوەیە پەیداكردنی ئەو خەڵكەی جاران لە عێراق كە
هاونیشتمانی جوویەكانیان ق��ب��وڵ ب���وو بەشێوەیەكی ئاشتیانە وت��ەب��ای��ی .ئەمە ج��ووی�هک��ان��ی ل��ە گ��ەڕان��ەوە ئومێد بڕاو كردوە ،یا رەنگە بترسێن ل��ەوەی سەدامێكی تر خوێنیان ح��ەاڵل بكات، بە تایبەت ئەو توند وتیژیی ودەمارگیرییە ئاینیە باشترین بەڵگە بێ !..هەرێمی كوردستان هێشتا نەگشتووە بە ئاستی خواستراو و پێگەیشتوو ،سەرباری هەبوونی بواری هەلی گۆڕان بە درێژایی پتر لە سەدە و نیوێك ودەربازبوون لە هێزی سەدام ،بەاڵم لە ناوچەكانی باشوور وناوەڕاستی عێراق كارساتەكە لەوە قەبەترە كە لە هەرێمەكاندایە ،چەندین دیدی جیاواز هەیە لە شەرعیەتی ناوەندە ئیسالمیەكان وهەر الیەك بە پێی داستانەكان وخورافاتی خۆی بە رەوا دەزانێت ،بۆ داكۆكی لە ملمالنێەك كە پێش 1400ساڵ روویانداوە ،بێ باك لەوەی چی وێرانكاری ودەرەدەسەری بە سەر واڵت دادێت .ئیتر چۆن ژیان لەگەل ئەو جوویانە دەكەن كە پێشتر لە عێراق دەژیان لە سەردەمانێ كە گوزەشت مەرگی ئەم ئاواتە بەوە كۆتایی دێ لە بڕگەیەكی دەستووری داگیركەر بە رێگەپێدان بە هەڵگرتنی دوو رەگەزنامە بە مەرجێ تەنها ئیسرائیلی نەبێ ،دەبینین هەمان سیناریۆی داگیركەری بەریتانی لە پەنچاكان دووبارە دەبێتەوە، بە دژایەتیكردنی جوو لەسەر دەستی داگیركەرێكی نوێ !.. بە كورتی ...میللەتێك بە تەواوەتی لە عێراق نەما وماوەیەكی دوور و درێژی پێچوو كە زیاتر لە نیوە سەدەی خایاند ،لەوانەییە پرۆسەی نەمان لە جۆگرافیای ئەم سەرزەمینە (عێراق) هەر بەردەوام بێ ،ئەگەر بەراوردێك بە جیەبەجێكردنی پالنە سیاسیەكانی رۆژئاوا ئەوانەی كە سیفەتێكی دوور مەودای بینراو و نا بینراو و رێكوپێكیان هەیە چونكە لە هەموو حاڵەتەكان ئێمە ناگەینە ئاستی بیركردنەوەی رۆژئاوا لە ووردبینی وپالن ودڵسۆزی وكۆل نەدەری تا كاتی دەركەوتنی ئەنجامەكان هەست بە و پیالنانە ناكەین
سیەكان رۆژی لە رووی قایمقام وستایەوە بۆ یارمەتی دانی بازرگانێكی كورد كە بانگكرابوو بۆ سەربازی و تەنها بەخێوكەری خێزانەكەی بوون ،لە ئەنجامدا قایمقامی ناچار كرد داواكارییەكەی جێبەجێبكات و هەموو كەلوپەلێكی ئامادە دەكرد بۆ بازرگانەكان بێ ئەوەی پێشەكی پارە وەرگرێت ..ئەمە مشتێكە لە خەروارێ ..كە زاكیرەمان هەڵیگرتووە ،ئێمەمنداڵی ئەو رۆژانە گوێمان لە گەورە وپێشینەكانمان دەبوو باسی پەێوەندییە پتەوەكانیان لە گەڵ جوویهکانی شارەكە دەكرد ،بەاڵم ئەو پەێوەندییانە بە هۆی كەسانێكی هەرچی وپەرچی و دەمارگیر و دواكەوتووە تێكچوو كە لە نێوان موسڵمانان وجوویهکاندا هەبوو ،بەشێكی وتار ئاینی فیتنە و دووبەرەكی دەخستەوە ،هەر ئەو وتار زۆر جار شەڕی جوویهکانی بە ئەركێكی ئاینی وچاكە دەدانا ،بەڵگەش ئەو را و رووتكردنە وفەرهودەی ماڵ و موڵكی جوویهکانی عێراقە، هەموومان ئەوەمان بینی لە دوای راگەیاندنی حكومەت لە ساڵی 1950بە هاندانی ئینگلیزەكان بە لێ سەندنەوەی رەگەزنامەی عێراقی لە جوویهکان وناچاركردنیان بە كۆچكردنیان بۆ ئیسرائیل .دیارە لە بەغداش دۆخەكە لە شاری كفری ئاسانتر نەبوو. سەرباری ئەوەی كە پیاوماقواڵن ودەست رۆیشتوان ئەوانەی رۆڵی كاریگەریان هەبوو لە دوور خستنەوەی مەترسی لەسەر ئەو كەمینەیە ،بەاڵم ئەم وتارە ئاینییە كەمتر لۆژیكی سۆز و بەزەیی تێدا دەدوزرایەوە و چاكەی لە نێوان میللەت چاند بێت ،دووریش نیە كە دەوڵەتی عوسمانی رۆڵی بەرچاوی لە ئامادەكردنی ئەم جۆرە وت��ارە ئایەنیانەدا هەبوو بێت ،كە تێكەڵ بە دڕندەیی ووەحشیگەرایی بووە. مستەفا احمد محمد قەرەداغی سەرچاوەhttp://www.hammdann.co m : تێبینیەكی پێویست :ئەو جووەی كە رۆژنامەنووسە ئەڵمانیە توانی لە شاری كفری بیدۆزێتەوە بە ناوی (ئەحمەد موسلمە) كە بە منداڵی كەسوكاری دوور خرانەوەتەوە لەشارەكە و ئێستایش تەمەنی 70ساڵە ،نابراو شاری كفری جێهیشتووە و ئێستا لە ئیسرائیلە تا دواساتەكانی ژیانی لەوێ بەسەربەرێت .
وەرگێرانی :عوسمان كەركوكی
14 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 15
ئیسرائیل -کورد
بەرزان ئەحمەد كوردە :هیچ فاكتەرێكی ناوخۆیی رێگر نییە لە گەڕانەوە كوردە جوویەكان بۆ هەرێمی كوردستان
بۆ زیاتر ناسینی ژیان و مێژووی جوویەكان لە كوردستان بە تایبەتی شاری سلێمانی ،گۆڤاری ئیسرائیل-كورد چاوپێكەوتنكی تایبەتی لەگەڵ بەرزان ئەحمەد كوردە كە لێكۆلینەوەیەكی مەیدانی و زانستی تایبەتی لەسەر ژیان و رۆڵی جوویەكانی شاری سلێمانی ئەنجامداوە كە لە زۆر الیەنی مێژووییەوە باس لە كاریگەری جوویەكان دەكات لەسەر شاری سلێمانی و پێوایە ئێستاش هیچ ڵەمپەرێك لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان نییە بۆ گەرانەوە كوردە جوویەكان بۆ نیشتیمانی خۆیان.
16 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
هەندێك لە واڵتانی عەرەبی خۆیان پەیوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییە و بۆ نەتەوەكانی تری بە ناڕەوا دەزانن ئیسرائیل-كورد:با لە باسی لێكۆلێنەوەكەی خۆتانەوە دەس��ت پێبكەین ،كە لێكۆلینەوەیەكی مەیدانی زانستی بوو لە سەر جوویەكانی شاری سلێمانی ،لێرەدا هۆكار و پالنەرەكان چ بوون كە سڕنجی ئێوەی راكێشا بۆ ئەو لێكۆلێنەوەی؟ بەرزان ئەحمەد كوردە:ئەم توێژینەوەیە كە لەسەر جوویەكانی شاری سلێمانیە بەپێویستم زان��ی ،چۆن لەم ب��وارەدا كەم كەس نوسیویەتی بەتایبەتی جوویەكانی شاری سلێمانی ئەگەرچی لە سەر جوویەكانی كوردستان چەند جارێك نوسراوە ئەویش وەك پێویست نییە ،لەگەل كتێبەكەی ئەحمەد سوسە بە زمانی عەرەبی بەاڵم لەسەر جوویەكانی سلێمانی زۆر بەكەمی نوسراوە ،هەر بۆیە ویستم بەشێوەیەكی زانستی توێژینەوەیەك لەسەر جوویەكانی شاری سلێمانی بكەم ،كە ماوەی چەند ساڵێك كوردە جوویەكان دەوری كاریگەریان هەبووە لەپێشخستنی شاری سلێمانیدا لەبواری پیشەسازی و ئابووریدا. ئیسرائیل-كورد:لێكۆلێنەوەكەی ئێوە تایبەت بوو بە ژیان و مێژووی جوویەكانی شاری سلێمانی ،لە كاتێكدا كوردە جوویەكان لە هەموو شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ژیاون ،بە بەراوەرد لەگەل ژیانی جوویەكان لە ناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان چۆن لێكدەدەنەوە؟ بەرزان ئەحمەد كوردە:ڕاستە ،توێژینەوەكەی من لەسەر جوویەكانی شاری سلێمانیە ئەویش تەنیا لەبەر ئەوەیە كەمترین نوسینی لەسەر نوسراوە، بەاڵم لەسەرتاسەری كوردستاندا لەسەر ئەو بابەتە نوسراوە ،هەربۆیە من ویستم ڕۆڵ و كاریگەری جوویەكان لەشاری سلێمانیدا هەڵسەنگێنم كە كاریگەریان لەسەر كەلتووری شارەكە هەیە ،كە بێگومان ڕ’نگدانەوەی خۆی هەبووە و ئێستاش ئاسەوارەكانی ماوە. ئیسرائیل-كورد:بە كورتی ئەگەر لە س��ەر م��ێ��ژووی جوویەكان لە كوردستاندا بۆ ئاشنایی زیاتری خوێنەرانی گۆڤارەكەمان بدوێن؟ بەرزان ئەحمەد كوردە:سەبارەت بە مێژووی جوو لە كوردستاندا یاخود پەیوەندی جولەكایەتی لە مێژوودا لەنێوان مێژوونوسان وتوێژەرەوەكاندا مشت و مڕێكی زۆر هەیە ،بەاڵم دەتوانین لەمیانەی ئەو هەموو جیاوازیانەدا نزیكترین زانیاری لە ڕاستەوە هەڵبژێرین ،كە ئەویش بەم شێوەیە پەیوەندی
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 17
كوردو جوو دەخاتە ڕوو ،مێژووی جوویەكان لەكوردستاندا زۆر كۆنە و دێرینە، بەپیی تەڵمود(كتێبی پێرۆز) ()2800ساڵ لەمەوبەر پاشای ئاشوریەكان (شلمان سەری سێیەم)( 824 – 858پ .ز)جوویە ڕأگوێزراوەكانی لە كوردستاندا نیشتەجی كردووە.بەپیی تەلمود ڕێگە بە مەرجەعە دینیەكانی جوویەكان درا تا ئاین و كولتوری جولەكایەتی لە نێو كوردە خۆماڵیەكاندا باڵو بكەنەوە ،ئەوانیش لەم كارەیان سەركەوتنی باشیان بەدەست هێنا. ئیسرائیل-كورد:ئێستا ئەگەر بێنە سەر ژیانی ئەو كوردە جوویانەی كە لەسەر ئەو خاكەی دەژیان و كوردستان بە نیشتیمانی یەكەمی خۆیان دەزان��ن و ئێستاش لە ئیسرائیل دەژێ��ن ،لە كاتێكدا ئەوانە ك��وردن و تەنیا فاكتۆری ئایینی جیاندەكاتەوە ،چۆن دەكەری رێگا خۆش بكری بۆ گەرانەوەیان بۆ كوردستان؟ بەرزان ئەحمەد كوردە:دیارە ئەو مەسەلەیە تایبەتە بەخۆیان ،پێموانیە ڕێگریەكی ئەوتۆ هەبێت لەالیەن ك��وردەوە ،مەگەر تەنها هات و هەاڵی هەندێك لە وواڵتانی عەرەبی نەبیت كە خۆیان پەیوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییەو بۆ نەتەوەكانی تری بە ناڕەوا دەزانن. ئیسرائیل-كورد :ئێمە ماوەی دوو ساڵ زیاترە لەو بوارەدا كار دەكەین و لە ئیسرائیل لەگەل كوردە جوویەكان تێكەالوی باشمان هەیە ،هەموو حەز دەكەن بگەرێنەوە بەاڵم داوای گەرەنتی دەكەن بۆ ئارامی و پاراستنی ژیانیان ،ئایا ئەو فەزایەی ئێستای سیاسی و ئاینی كوردستان ئەو ئامادەگیەی هەیە بتوانی ئەوان لە خۆ بگرێتەوە؟ بەرزان ئەحمەد كوردە:ڕەنگە بارودۆخی هەرێم گەر ئامادەش بێت لەبەر هەندی هۆكار ئەوە باس نەكری ،بەاڵم هیچ ڕێگریەكیش نیشان نەدراوە بەتایبەت گەلی كورد مێژووەكەی شاهیدە كە ڕێزی لە زۆربەی ئاینەكان گرتووەو بەچاوی دوژمن كارانە تەماشای هیچ ئاینێكی نەكردووەو هەمیشە ڕێزی هەموو نەتەوەكانی گرتووە.
ئیسرائیل -کورد
ئیسرائیل-كورد:بە ڕای ئێوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێ چ بكات بۆ گەرانەوەی ئەو كوردە جوویانە ،كە كوردستان بە نیشتیمانی خۆیان دەزانن؟ بەرزان ئەحمەد ك��وردە:وەك باسم كرد باوەڕ ناكەم حكومەتی هەرێم ڕێگربێت لەو جوولەكانەی كە موڵك و ماڵیان بەجێهشتوەو كوردستان بە خاك و نیشتمانی خۆیان دەزانن ،چونكە كوردستان جیگای هەموو ئاینێكی تیا دەبێتەوە. ئیسرائیل-كورد:ئێستا ژمارەی كوردە جوویەكان لە ئیسرائیل نزیكەی 300ه��ەزار كەس دەبی ،ئێمە چۆن دەتوانین ئەو هێزە لە خزمەت دۆزی رەوای كورد بەكار بێنین و وەك فاكتۆرێكی بەهێز لە رووی پەیوەندی بەدەروە كەڵكی لێ وەرگرین؟ بەرزان ئەحمەد كوردە:ئەو كوردانەی ئەوی دەتوانن خۆیان یەكبخەن و داواو داخوازیەكانی خۆیان پێشكەش بەم حكومەتە بكەن و لە مەسەلە چارەنوس سازەكاندا هەڵوێستیان هەبی بەرامبەر بە دۆزی كورد. ئیسرائیل-كورد:ئەو فاكتۆرانەی كە رێگرەی دەكەن لە گەرانەوەی جوویە كوردەكان بۆ سەر خاكی خۆیان كامانەن؟ ب��ەرزان ئەحمەد كوردە:ڕەنگە فاكتەرە ڕێگریەكان زیاتر ناوچەیی ومیللەتانی ناوچەكە بن ،كە فشار بخەنە سەر حكومەتی هەرێم لە ناوچەكەدا ،بەپێچەوانەوە لەناوخۆی هەرێم ڕێگری نیە. ئیسرائیل-كورد:ئایا مەسەلەی ئاینی لە كوردستان و دورست بوونی مۆزائیكی پێكەوە ژیانی هەموو كەمینە ئاینیەكانی كوردستان لەو قۆناغەی ئێستادا دەتوانی هاوكار بێت بۆ ژیانی جوویەكان لە كوردستاندا؟ بەرزان ئەحمەد كوردە:بەڵی. ئیسرائیل-كورد :پێكەوە ژیانی جوویەكان لە ڕابردودا لەگەل كەمینە ئاینیەكانی تر چۆن بوو؟ بەرزان ئەحمەد كوردە:لە كوردستاندا هەم موسوڵمانەكان كە زۆرینە بوون ڕێزو حورمەتیان لە جوویەكان گرتووەو پەیوەندیەكی باشیان هەبووە، هەموو ئەو كەمینە ئاینیانە كە لە كوردستاندا ژیاون ڕێزیان لە جوویەكان گرتووە ،جوویەكانیش ڕێزیان لەوان گرتووە واتە پەیوەندیەكی باش هەبووە. ئیسرائیل-كورد:ئایا ئەو سەردەمەی كە جوویەكان لە شار و ناوچەكانی كوردستان دەژی��ان هیچ ناكۆكییەكی تووند رووی��داوە لەگەل ئاینەكانی تردا؟ بەرزان ئەحمەد كوردە:ئەو سەردەمەی كە جوویەكان لە كوردستاندا بووە ،ناكۆكیەكی ئەوتۆ نەبووە ،مەگەر شتی بچوك كە ئەویش شایانی
باسكردن نیە لە نوسیندا. ئیسرائیل-كورد :ئەگەر وابێ كوردستان هەمیشە بە النكەی پێكەوە ژیان و لێبوردەیی كەمینە ئاینیەكان ناسراوە ،لە ئێستادا بە بۆچوونی ئێوە دەكری ئەو موزائێكە شكاوەی كە دروست بۆ سەر لە نوی دروست بكرێتەوە؟ بەرزان ئەحمەد كوردە:بەڵی دەكرێت مۆزائیكێك بێت وەك چۆن هەموو گەالن لە كوردستاندا بەشێوەیەكی برایانە دەژین ئاوهاش كەمینە ئاینیەكان بەهەمان شێوە وەك برا ژیاون وڕێزیان بۆ یەكتری داناوە دەكرێت وەك مۆزائیكێك پێشكەش بكرێت. ئیسرائیل-كورد :لەگەل ئەوەی كە ئەو چاوپێكەوتنە هاوكات بە زمانی عیبری لە ئیسرائیل بالودەكرێتەوە ،ئەگەر پەیامێكی تایبەتان هەبی بۆ برا كوردەكانمان لە ئیسرائیل؟ بەرزان ئەحمەد كوردە:هیوادارم برا كوردەكانمان لە ئیسرائیل هاوكارو پشت و پەنای كورد بن لەهەر جێگایەك بێت ،هاوكارو پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن و بێنە كوردستان سەرمایەگوزاری بكەن كە ئێستا لەم كاتەدا جواڵنەوەیەكی بازرگانی هەیە بۆ بینا كردنەوەی كوردستانیش بەهەمان شێوە سەرمایەكەیان بخەنە گەڕ لە پێناوی خزمەتگوزاری خەڵكی كوردستاندا ،ئەو پەیوەندیەی كە لە مێژ ساڵە بچڕاوە گری بدەنەوەو هەوڵ بدەن كوردایەتی ببوژێننەوەو خزمەتی گەلەكەیان بكەن ،خۆیان دەتوانن پەیوەندیەكەیان بەهێزتر بكەن. پرۆفایل: ناوی سیانی :بەرزان احمد عبدالله نازناو ( :بەرزان احمد كوردە) ساڵی 1962لە گەڕەكی چوارباخی شاری سلێمانی لەدایك بووە. ئاستی خوێندن:دەرچووی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان – بەشی مێژوو ،بڕوانامەی ماجستیری هەیە لە مێژووی ئەوروپادا. كاری ئێستا :ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە.
هڤپەیڤین :دیاری محەمەد diarypress@gmail.com
18 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
مێژووی كوردە جوویەكان لە
كوردستانی عێراق خوێندنەوەیەك بۆ ڕۆڵی سیاسی و كولتووریی كوردە جوویەكان لە كوردستان
مێژووی ڕەچەڵەكی جوویەكان بێگومان توێژینەوە و دیراسەكردنی مێژوو ڕەگ و ڕەچەڵەكی جوویەكان پەڕتوكێكی زۆری لەسەر نووسراوە ،هەرپەڕتووكێك ڕەگ و ریشەی جوو باس دەكات ،بۆ نموونە جوویهکان دەگەڕێنەوە سەر ئیبراهیم خەڵیل سەالمی خوای لەسەر بێت ،بەالم مێژوونووسانی ع��ەرەب مێژووی جوویهکان دەبەستنەوە بەسەردەمی پێغەمبەر (موسی) سەالمی خوای لەسەر بێت ،منیش هەوڵدەدەم هەردوو بیروبۆچوون بخەمە ڕوو هەڵیان بسەنگێنم و ڕای خۆشم باس بكەم . جوویەكان پێیانوایە كە مێژووی خۆیان دەگەڕێتەوە بۆ ئیبراهیم خەلیل سەالمی خوای لەسەر بێت ،لەسەدەی ( )4هەزار ساڵ پ.ز كە ( )4هەزار جوو لەگەل ئیبراهیم خەلیل سەالمی خوای لەسەر بێت كۆچیان كردووە بۆ (فەڵەستین) ،واتە بنەچەی خۆیان دەگەڕێنەوە بۆ سەر ئیبراهیم خەلیل سەالمی خوای لەسەر بێت ،بەو پێیە نیشتیمانی ئەسڵیان بووە و كۆچیان لێكردووە.
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 19
ئەوەی پشتگیری ئەم ڕایە دەكات (احمد زەكی الیدوی)( ،امیل الفوری)یە كە دەڵێن ( ئیبراهیم خەلیل سەالمی خوای لەسەر بێت لەشاری (ئور) لەساڵی 1806پ.ز لە عێراقەوە لەگەل ژمارەیەكی كەم لەجوویەكان كۆچیان كردووە بۆ فەڵەستین ،هەروەها (د.محمد ڕەشید الخلیل) خاوەنی دیراساتی جوگرافی دەڵێت (مێژووی جوو بەسەفەركردنی ئیبراهیم خەلیل سەالمی خوای لەسەر بێت ،دەست پێدەكات لەزەوی كلدانیەكانەوە بۆ زەوی كەنعان)(.)2 بەالم ئەوەی تێبینی دەكرێت ئەو پەڕتۆكانەی لەسەر مێژووی جوویەكان نوسراون ،هیچ پەیوەندییەكی مێژوویی (تسلسل التاریخی) نییە ،بەكاتی هاتنی ئیبراهیم ،ئەوەی كۆنترین زانیاری بێ كە زاناكان پێی گەیشتبێتن ڕێكەوتن لەسەر ئەوەی ئیبراهیم خەلیل لەسەدەی ( )19پ .ز .دەركەوتووە ،نەك لە ( )4هەزار ساڵ پ .ز.)3(. هەروەها زۆربەی مێژوونوسان باسی ئەوەیان كردووە كە كۆنترین
ئیسرائیل -کورد
زۆربەی مێژوونووسان باسی ئەوەیان كردووە كە كۆنترین بوونی جوو لەكوردستانی عێراقە
و ناچار دەكرێت لەگەل ئەو كۆمەڵە باوەڕیان هێنا بوو پێی بچن بۆ زەوی فەڵەستین ،مێژوونووسەكان ساڵی ئەم كۆچكردنە بۆ ()1291ساڵ پ.ز ،دەگەڕێنەوە كەلەم سەردەمەدا (رعمسیس الپانی) لەسەر تەختی میسر بووە ( 1300ـ )1233پ.ز ،هەندێك لەسەرچاوەكان دەلێن ژمارەی ئەو كەسانەی كۆچیان كرد ( 6000ـ )7000كەس بوونە(.)8 بەالم سەرچاوەكان جیاوازیان هەیە لەسەر ئەوەی كە موسی (ع) چوو بێت بۆ كەنداوی سوێس یاخود بۆ ڕۆژهەالتی ئوردن(.)9بەالم ئەوەی زانراوە لەدوای خۆی كۆمەڵەكەی ڕوویان كردۆتە فەڵەستین ،و هەندێكی تریان ڕوو دەكەنە پۆڵەندا و ووالتانی ئەوروپا(.)10ئیتر لەپاش وەفاتی موسی (ع) (یوشع بن نون) دەبێتە پێشەوایان ،لەچەند شەڕێكدا لەگەل مەملەكەتی فەڵەستین سەركەوتن بەدست دێنن و توانی شاری (ئەریحا) بگرێت ،ئەمەش بەقۆناغی یەكەمی هاتنی جوو دادەنرێت بۆ فەلەستین( .)11ئەمەش كورتەیەك بوو سەبارەت بەچۆنیەتی هاتنی جوو بۆ فەلەستین ،بەالم تا ئێستا بەناوی (یەهود) نەناسراون وبانگ نەكراون ،پاش نیشتەجێبوون لە فەلەستین ،بەرە بەرە دەسەالتیان بەهێز دەبوو و توانیان دەست بەسەر كاروباری فەڵەستیندا بگرن وبەڕێوەی بەرن ،و زۆربەی سەرچاوەكانیش دەسەالتی جوویەكان
20 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
كوردە جوویەكان بەشێكی سەرەكی لە كۆمەڵگای ئیسرائیلدا
بوونی جوو لەكوردستانی عێراقە ،بۆ یەكەم جار لەكۆتایی سەدەی ( )8سەرەتای سەدەی ( )7پ .ز .دەگەڕێتەوە ئەم مێژووەش كە هاوكاتە لەگەل ساڵی ( )626پ.ز ،كە ئاشوریەكانی جوویهکانیان بەدەست بەسەری هێنا بۆ كوردستانی عێراق(.)4ئەوەی زیاتر ئەو بۆچونەی ئەوان ڕەت دەكاتەوە ،ئەوەیە كە لە كتێبی (تەورات)دا هاتووە كە كۆچكردنی ئیبراهیم خەلیل سەالمی خوای لەسەر بێت، فرمانێكی خوایی بوو كە بچێت بۆ (فەڵەستین) لەگەل سارای خێزانی و لوگی برازای(.)5عەرەبەكان زیاتر سیاسیانە بیر دەكەنەوە و پێیانوایە كە ڕیشەی جوو نابێ بگەڕێتەوە بۆ سەر(ئیبراهیم خەلیل) سەالمی خوای لەسەر بێت لە نەوەی ئەو بن ،چونكە خوای گەورە دەفەرموێت(ماكان ابرهیم یهودیا والنصرانیا ولكن كان حنیفا مسلما وماكان من المشركین)( ،سورەتی ال عمران ـ ئایەتی ،)67بەڵگەیەكی دی ئەوەیە كە پێغەمبەر (موحەمەد) درودی خوای لەسەر بێت، بۆ عائیشەی خێزانی خۆی گێراوەتەوە ،كە ئیبراهیم خەلیل سەالمی خوای لەسەر بێت لەسەردەمی خۆیدا فەرمویەتی (یاسارا لیس علی وحە االرچ غیر وغیرك یاعبادالله) فەرموودەیەكی ڕاستە ،بەالم ئەمە بۆچونێكی دینی و ئیسالمیە نەك بۆچونێكی مێژوویی و زانستی، دوای ئەوەی ئیبراهیم (ع) دێتە فەڵەستین كوڕێكی دەبێت بەناوی ( ئیسماعیل.ع) ،لەگەل دایكی (هاجەرە) دەیانبات بۆ (حیجاز) خۆی دێتەوە بۆ فەڵەستین ولەوی كوڕێكی دی دەبێت ،بەناوی (ئیسحاق) لە فەڵەستین نیشتەجێ دەبێت ،پاش ئەوەی (اسحاق) كوڕێكی دەبێت بەناوی (یعقوب) لەشاری حاران (هیرات)ی ئێستایە نیشتەجێ دەبێت ،دوایی بەهۆی یوسفی كوڕییەوە دەچن بۆ میصر و لەوی نیشتەجی دەبن(.)6 پاش ئەوەی كە (یوسف) سەالمی خوای لەسەر بێت ،وەفات دەكات نەتەوەكەی(بەنی ئیسرائیل) ،پاشگەزدەبنەوە لەدینەكەی خۆیان، دوای ئەوەی پێغەمبەر (موسی) سەالمی خوای لەسەر بێت ،بۆیان نێردرا لەپاش الدانیان لەدینەكەیان ،بۆ ئەوەی ڕزگاریان بكات لە بت بەرستی و فیرعەونەكانی میسر ،لەسەدەی سێیەمی پ.ز(.)7 پێغەمبەر (موسی) ماوەیەكی زۆر بانگەوازی نەتەوەكەی دەكات بۆ سەر دینەكەی ،بەالم لەالیەن فیرعەونەكانی میسرەوە دژایەتی دەكرێت
دابەش دەكەن بۆ ماوەی (دەست بەسەرداگرتن ،فەرمانڕەوایەتی، پەرتەوازەكردن و نەمانیان).)12( ، بەالم ئەوان بەرەو بانگی بانگەوازی پێغەمبەرەكانەوە نەدەچوون، تاهاتنی (سلێمان ـ ع) لەساڵی ( )911پ .ز ،بەالم پاش وەفاتی ناكۆكی دەكەوێتە نیوان هەردوو كوڕەكەی( ،صبعان ،یربعام) تا لە ئەنجامدا لێك جیابوونەوە و (صبعام) بووە پاشا لەسەر مەملەكەتی (یهودا) لەباشوری فەڵەستین ،پایتەختەكەیشی شاری (ئۆرشلیم) بوو ،ئەو كۆمەڵەی كە پەیمانیان پێدا بە (اسباگ)ناسران(.)13 بەالم براكەی تری (یربعام) بووە پاشا لەبەشی باكوری ووالت، بەناوی میللەتی ئیسرائیل و شاری (شكم ــ ساری) كە نابلسی ئێستایە كردە پایتەختی ،كۆمەڵەكەشی بە (اسباگ العشرە) ناسران(.)14 ئەمەیش كورتەیەك بوو سەبارەت بەدەسەالتی (بەنی ئیسرائیل) یەكان لە فەڵەستین . دەروازەی گشتی لەمەڕ جوویەكان
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 21
تەوەرەی یەكەم : شیكردنەوەی زاراوەی (الیهود ،ئیسرائیل ،العبرانیە) و ڕەگەزە سەرەكیەكانی جوو لە جیهاندا: سەبارەت بە وش��ەی (یهود) بیروڕایەكی زۆر هەیە ،هەندێك لەسەرچاوەكان دەڵێن وشەی (یهود)دەگەڕێتەوە بۆ (یهودا)ی كوڕی یعقوب كوڕی ئیسحاق كوڕی ئیبراهیم ،هەروەها عەرەب بە (یهودا) دەیخوێننەوە(.)15بەالم هەندێك سەرچاوەی تر دەڵێن وشەی (یهود) ل��ەوەوە هاتووە كاتێك پێغەمبەر موسی (ع) بۆ م��اوەی چل ڕۆژ بۆ مەبەستی خواپەرستی چووە كێوی (گور) كاتێك گەڕایەوە ناو نەتەوەكەی بینی هەڵگەڕاونەتەوە و گوێرەكەیەك دەپەرستن ،بۆیە ڕووی تێكردن و ووتی ( انا هدنا الیك) واتە ئێمە دەگەڕێینەوە بۆالی تۆ داوای لێبوردن و تەوبەت لێدەكەین (التوبە ـ الرجوع) دەكەین(.)16بەالم (احمد سوسە) دەڵێت وشەی یهود( ،یهودی) نووسەرە جوویەكان وای دادەنێن كە وشەی (یهود) مورادیفە بۆ
ئیسرائیل -کورد
(ئیسرائیل) ،بەالم ئەم وشەیە تا دوای موسی (ع) بەكارنەهێنراوە كەدەگەڕێتەوە بۆ مەملەكەی (یهوژ) ( 931ـ )586پ.م و بۆ یەكەم جار ووشەی (یهود) لەالیەن پاشای ئاشووری (سنحاریب) ( 705ـ )681پ .ز بەكار هات و لەسەر زاری ئەو ووتراوە ،لەكاتی خۆهەڵكێشان بۆ ئەو سەركەوتنانەی كەبەسەر پاشانشینی (یهوژا) المنقرچە()17بەالم كتێبی (معجم المصطاحات فی العراق القدم) دا دەڵێت:بنەچەی ووشەی (یهود)دەگەڕێتەوە بۆ ناوی ئەو كۆمەڵەی كە (نبوخذ نصر)ی بابلی بەدیلی هێنایانی بۆ ژێر دەسەالتی خۆی ،كە بە پاشانشینی (یهودا المنقرچە) ناسراون(.)18سەبارەت بە وشەی (ئیسرائیل) ناوی(یعقوب)ـە( ،ع) واتا یعقوب (ع) بە ئیسرائیلیش ناوی هاتووە كاتێك دەڵێن بەنی ئیسرائیل واتە نەوەكانی یەعقوب (.)19بەالم سەبارەت بەووشی (العبرانیە) توێژەرەوان ڕێك نەكەوتوون لەسەر وشەی (عبری)هەندێك لە مێژوونوسان دەڵێن بە (ئیبراهیم) ناودەبرێت ،واتە (عبریا) چونكە (ئیبراهیم خلیل (ع) ) لەڕووبار پەڕیوەتەوەوە(عبرالنهر)(.)20هەروەها احمد سوسە دەڵێت :ووشەی (عبری) مورادیفە بۆ (ابن صحرا و) یان (ابن بادیان) ،بەشێوەیەكی گشتی ئەم وشەیە بە(االبری ،الهبری ،الخبری ،العبیریو)لەسەرچاوەی فیرعەونیەكان بەكارهاتووە(.)21بەالم (احمد شلبی)دەڵێت :وشەی (عبری)دەگەڕێتەوە بۆ نیشتیمانی ئەسڵی بەنی ئیسرائیل چونكە بەنی ئیسرائیل لەسەرەتادا میللەتێكی كۆچەری بیابانی بوون لەشوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر دەچوون بەدوای لەوەڕگادا دەگەڕان(.)22سەبارەت بەڕەئی خۆشم دەڵێم ووشەی (عبری) دەگەڕێتەوە بۆ بەنی ئیسرائیل چونكە هەر لەكۆنەوە بەزمانی (عبری) قسەیان كردووە و ئێستاش هەر بەكاری دەهێنن ،بەالم سەبارەت بەڕەگەزە سەرەكیەكانی جوو لەجیهاندا دەتوانین دابەشیان بكەین بۆ چەند ڕەگەزێكی سەرەكی : -1جوویەكانی سفاردیم:ئەمانە زۆربەی ئەو جوولەكانە دەگرێتەوە لەدوای ساڵی ( )1636بەهۆی داهێنانی بیروڕایەكی نوی لەئایینی كەلە والتی ئیسپانیا و دوورگ��ەی ئیبری تیایدا ژیاون ،دوای ئەوە جوو گەیشتنە والتی توركیا.ئەمەش كە (حاخامێكی جوو)بەناوی لەساڵی 1492لەو ناوچانە دەركران ڕوویان كردە ووالتانی (فەرەنسا( ،سبتای سەڤی) بوو ،كە بانگەوازی بۆ ئەم بیروڕایە دەكرد ،هەندێك هۆڵەندە ،بەریتانیا ،یۆنان ،توركیا ،باكوری ئەفەریقیا ،ئەمەریكا) و لەمێژوونوسان هەر بەڕەسەنی جوویەكانی ئیسپانیایان دانابوون(.)26 بەالم توانیویانە لەم ووالتانە داب و نەریتی خۆیان بپارێزن وبە زمانی -4جوویەكانی ڕۆژهەالتی كوردستان:جوویەكانی ئێران وكوردستانی (الریتۆ) قسە دەكەن(.)23 ڕۆژهەالت زیاتر جیاوازیان هەیە لەوانی تر ،ئەمانیش بەزۆری دەكەونە -2جوویەكانی ئەشكانیزم :ئەوانە بە بنەچە دەگەڕێنەوە بۆ والتی والتە عەرەبیەكانەوە ،هەندێكی تریشیان كەوتوونەتە والتانی (ئێران، ئەڵمانیا و بەشێوەیەكی ئەڵمانی كۆن قسە دەكەن ،بەناوی زمانی ئەفغانستان) ئەوانەش كە لە(كوردستان بوون بەزمانی ئارامی نوی) (یدیش) و كەوتۆتە ژێر كاریگەری زمانی عیبرییەوە( ،)24بەپێی سەر قسەیان دەكرد ،دەگەڕێنەوە بۆ ئەو جوویانی كە ئاشوریەكان بەدیل ژمێری ساڵی ( )1960لەئەنسكلۆپیدیای بەریتانیادا ژمارەیان نزیكەی هێنایانن(.)27 ( )10ملیۆن كەس دەبن(.)25 -3جوویەكانی دۆنمە:ئەم بەشە لەجوویەكان بەڕەسەن یۆنانین و شەپۆڵەكانی هاتنی جوویەكان بۆكوردستان
22 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
سەبارەت بەكاتی هاتنی جوویەكان بۆ كوردستانی عێراق. سەرچاوەیەكی زۆری لەسەر هیچ كامیان ڕێك نین لەسەر كاتی هاتنی جوویەكان بۆ كوردستان.هەندێك لەسەرچاوەكان دەڵێن ڕیشەی جوویەكان لە عێراق و كوردستان.دەگەڕێتەوە بۆ بەدیل گرتنیان لەالیەن پاشای بابلیەوە (نبو خذ نصر) 586پ.ز.بەالم هەندێك لەسەرچاوەكان ڕیشەی جوویەكانی كوردستان و عێراق دەگەڕێننەوە بۆ سەردەمی پاشای (شلمان نصر) 721و (سەنماری )702پ .ز .كە ژمارەیەكی زۆریان هێنان بۆ كوردستان.بەالم بۆ ڕوونكردنەوەی كاتی هاتنی جوویەكان بۆ كوردستان دابەشی دەكەین بۆ سێ سەردەم.بۆ ئەوەی شەپۆلەكانی هاتنی جوویەكان بۆ كوردستان و عێراق جیابكەینەوە: بەدیل هێنانی جوویەكان بۆ ئاشوور ( 721ـ .)626 بەدیل هێنانی جوویەكان بۆ بابل ( 597ـ 5869پ .ز. -3دەست بەسەركردنی جوو لەالیەن ڕۆمانیەكان . لەم ب��ارەوە احمد سوسە دەڵێت (كۆنترین بوونی جوویەكان
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 23
لەكوردستانی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوری لەماوەی ( 911ـ 6129پ.ز .كە هەموو ناوچەكانی (هیالل الخصیب) و (مصر) خستبویە ژێر دەسەالتیان هەر ئەمەش هانی دان كەدەست بگرن بەسەر مەملەكەتی ئیسرائیل و خەڵكەكەی بەدیل بهێنن بۆ ناوچەشاخاوییە دوورەكانی كوردستان(.)28هەروەك لەسەرەوە ئاماژەمان پێكرد.زۆربەی مێژوونوسان دەڵێن ڕیشەی جوویەكانی كوردستان و عێراق.دەگەڕێتەوە بۆ كۆتایی سەدەی ()8و سەرەتای سەدەی ( )7ئەم سەدەیەش هاوتایە لەگەل مێژووی بەدیل گرتنی جوو و هێنانیان بۆ كوردستان(.)29بەالم هەندێك سەرچاوەی تر باس دەكات كە مێژووی هاتنی جوو بۆ كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ س��ەدەی ( )8پ.ز.ئ��ەم ماوەیەش ئاشوریەكان حوكمیان كردووە ی��ان فەرمانڕەوایەتیان ك���ردووە(.)30ئ���ەوەی یارمەتی پاشاكانی ئاشوریدا بۆ دەست بەسەراگرتنییان ئەو ناكۆكی و جیابوونەوەیە بوو لەدەوڵەتی ئیسرائیلدا ڕوویدا.وەك پێشتر ئاماژەمان پێكرد.لەم كاتەدا (شلمانصر) ئاشوری ( 859ـ )822هەستا بە هێرش كردنە سەر ئیسرائیل و توانی ( )25هەزار لە جوویەكان بەدیل بگری و
ئیسرائیل -کورد
بیان هێنی بۆ كوردستان(.)31دوای ئەویش (سەرجۆنی دووەم) ( 722ـ )705هێرشێكی كردە سەریان ژمارەیەكی تری هێنا بۆ ناوچە شاخاوییەكانی كوردستان(.)32لەدوای ئەم هێرشەش پاشا (سەنحاریب) ( 705ـ )681پ .ز ،سەركردایەتی هێرشێكی گەورە دەكات بۆ سەر مەملەكەتی (ئیسرائیل و یەهودا توانی لەم هێرشەدا كۆتایی بە پاشانشینی ئیسرائیل بێنی و ژمارەیەكی زۆریان لە هەردوو مەملەكەتی ئیسرائیل و یەهودا بەدیل بهێنن بۆ ناوچە شاخاوییەكانی كوردستان و دانیشتوانی شاری ئۆرشەلیم ناچار دەكات سەرانەیان لێوەرگری(.)33 سەبارەت بەسیاسەتی ئاشوریەكان بەرامبەر جوویەكان هەڵدەستان لەیەك دابڕانیان و بالوەپێكردن و پارچە پارچەكردنیان بەسەر ناوچە شاخاوییەكاندا ،ئەو شاخانەی كەزۆر سەختە.بەتایبەتی ئەو شوێنانەی كە زۆر داخ��راون و شوێنی هاتوچۆیان بەسەرەوە نییە.ئەمەش بۆ ئەوەی جووكان نەتوانن جارێكی تر پەیوەندی بەیەكتری بكەنەوە و كۆبوونەوە و ئەمال وئەوال بكەن بەهیوای گەڕانەوە بۆ والتی خۆیان. تەنانەت وایان لێ دەكردن كە گوێبیستی هیچ هەواڵێك نەبن و لەژیاندا دابرێن ئەم جوویانە بە (ئیسبگ ال) ناسران(.)34 چونكە تا ماوەیەكی زۆر هیچ هەواڵێكمان نەدەزانرا .لەمەوە بۆمان دەردەك��ەوی كە یەكەم هاتنی جوو بۆ كوردستان بوو نەك عێراق .كە مێژونوسان بەهەڵە دەڵێن بۆ عێراق بووە.سەبارەت بەشەپۆلی دووەمی هاتنی جوویەكان لەالیەن كلدانیەكان بوو لە دوای ڕووخانی ئاشووریەكان بەدەست ئیمپراتۆریەتی كلدانی لەساڵی( 612ـ )6109 بوو (.)35 لەماوەیكی كورتدا پاشا (ئەبو خ��ذ نصر) ساڵی ( 605ـ )562كە بەناوبانگترین پاشای كلدانی بوو دەسەالت وەردەگرێت (.ئەبو خذ نصر) لەماوەی دەسەالتیدا سەركردایەتی دوو هێرش دەكات ،یەكەمیان لەساڵی 597پ.ز .كە بە قۆناغی یەكەم دادەنرێت توانی هەموو جوویەكانی (اورشلیم) بەپیاوە گەورەكان و كەسایتیە تاوانبارەكان و خاوەن پیشە و شارەزاكانی بهێنێت بۆ بابل.تەنانەت (یهوباكلین)ی پاشایانی بەدیل هێنا بۆ بابل(.)36 هەموو ئەو خەڵكەی مابوونەوە سەرانەیانی لێ وەردەگرتن ،بەالم پاش ماوەیەك هەڵدەگەڕێنەوە ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی (ئەبو خذ نصر) بۆیە لەساڵی ( 586پ ز.سەركردایەتی هێزێك دەكات بۆسەر مەملەكەت یەهودا و توانی بەتەواوی دەست بەسەر ئەم پاشانشینە دابگرێت.كۆتایی بەدەسەالتیان بهێنێت و شاری (ئۆرشەلیم) بروخێنێت، دەست بكات بەكوشتن و تاالنكردنی شارەكە و زۆربەی دانیشتوانی هێنا بۆ بابل كە نزیكەی ( )50هەزار كەس دەبوون(.)37ئەوەی جێی
بیركردنەوەیە ئاشوریەكان جووە بەدیل گیركراوەكانیان لەناو شاخاوییە سەختە دوورەك��ان نیشتەجێكرد واتە جوویەكان.بەهەموو شێوەیەك ئازادیان پێدان لەقسەكردن بەزمانی خۆیان و پاراستنی داب و نەریتیان و ئەنجامدانی كاروباری ئایینی خۆیان ئەنجام بدەن(.)38تەنانەت خوای گەورەش ئاماژە بۆ ئەم كوشتن و بڕین و تاالنی و پەرتەوازەی و نەهامەتی و نەسرەوتییەیان دەكات.ئەمەش وەك دەفەرموی ( وقچینا الی بنی اسرئیل فی الكتاب لتفسرن فی اال مرتین و لتعلن علوا كبیرا( )4فازا جا و وعد الهما بعپنا علیكم عبادا لنا اولی باس شدید .فیماسوا خدا لدیرا وكان وعدا مفعوال)(االسرا و 4ـ . )5سەبارەت بەتەفسیری ئەم ئایەتە هەدوو موفەسیر (ابن تەبەری و ئیبن كەسیر ،دەڵێن كاتێك جوویەكان هەستان بەكوشتنی پێغەمبەران و بالوكردنەوەی خوێن رشتن ،خوای گەورە نەتەوەیەكی بۆ ناردن بەسەركردایەتی (بوخت نصر) بۆ ئەوەی دەربەدەریان بكات ،ئەمەش تێروانینی ئیسالمی و قورئانە بۆ رابردوی ئەوان و بیرمەندانیان ئەم رابردوە دەبەستنەوە بەخەباتی گەلێكی ماندوی ژێردەست دژی تەمكارو پاشاكان ،هەروەها ئاماژە بە (سنحاریب) دەكەن كە ئەو بوو وای لەجوویەكان كردبێ.ئەمەش سەبارەت بەشەپۆلی دووەمی هاتنی جوویهکان بوو بۆ عێراق و كوردستان . سێیەم شەپۆلی كۆچكردنی جوویەكان بەدەست ڕۆمەكان كاتێك لەساڵی 539پ .ز ئیمپراتۆریەتی بابل بەدەستی پاشای فارس ( كورشی یەكەم) كۆتایی هات.لەساڵی داهاتوو كورش هەستا بەهێنانی ژنێكی جوو ئیتر كورش ڕێگایدا بەوان واتە جوویەكان بگەڕێنەوە بۆ والتی خۆیان یان لە عێراقدا بمێننەوە ،بەسەربەستی و سەربەخۆیی وەك (حوكمی زاتی)( ،)39دیارە ئەم یارمەتی دانەی كورش بۆ جوویەكان دەگەڕێتەوە لەالیەك بۆ ئەو یارمەتی و هاوكارییەی كە جوویەكان دایان لەگەل كورش بۆ گرتنی بابل .لەالیەكی ترەوە دەگەڕێتەوە بۆ هاندانی خێزانی كورش كە جوو بوو(.)40لەو كاتەی كەوا ژمارەیەكی زۆر گەڕانەوە بۆ والتی خۆیان.لەم كاتەدا ڕۆمەكان بەسەركردایەتی (تسیتۆ) هەستان بەداگیركردنی فەڵەستین ،لەم كاتەشدا ژمارەیەكی زۆر لەجوویەكان هەڵهاتن بۆ ژێردەسەالتی هاخامیەكان چونكە ناوچەیەكی بێ ترس بوو( .)41ئەمە لەالیەك لەالیەكی ترەوە مێرنشینی حدیاب، كە پایتەختەكەی شاری هەولێر بوو .هەستا بە پەنادانی جوویەكان كە هەڵهاتبوون لەژێر دەسەالتی ڕۆمەكان چونكە ئەم مێرنیشینە پاشاكەی جوو بوو(.)42ئەمەش شەپۆلی سێیەمی هاتنی جوو بوو بۆ كوردستان .
ئا :ئیسرائیل-كورد
24 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
هۆلۆكۆست و ئەنفال مێژووی خەبات و قوربانیی دوو نەتەوەی كورد و جوو لە سەدەی بیستەم
ئەنفالی كورد
گۆڕە بە كۆمەڵەكانی جوویەكان لە ئهڵمانیا دوای شەڕ1945-4-30-
سەرەتای پڕۆسەی كوشتنی جوویەكان لە ئهڵمانیا لە الیەن هیزە چەكدارەكانەوە
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 25
ئیسرائیل -کورد
ئیسرائیل پێشكەوتووترین نموونەی دیموكراسی لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست گۆڕی بەكۆمەڵی كوردان كە بەدەستی عەرەبی عێراق كرانە قوربانی
موفتی قودس شێخ ئەمین ئهلحوسێنی ،لە ئەڵمانیا الیەنگیریی هیتلەر و هۆلۆكۆست دهکات
ئیسرائیل نموونەیەكی گونجاو لە رووی سیستەمی حوكمڕانی بۆ كورد پوختە ئیسرائیل واڵتێكە كە لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست بە یەكێك لە والتە دیمۆكراتیكەكان دەناسرێت ،ئەوەش زیاتر لە چوارچێوەی ئەو سیستەمە سیاسیەیە كە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو واڵتە پێناسە ك��راوە ،واتە بوونی ژمارەیەك لە پارتە سیاسییەكان و چاالكی ئەوان بە شێوەی كارا و ئەكتیڤ لە واڵت و جەخت كردنیان لە سەر بەرژەوەندییە گشتییەكان لە پەرلەمانی ئەو واڵتە ،هۆكارێكە بۆ پەرەسەندنی دیمۆكراسی لەو واڵتە و ناساندنی ئەو واڵتە لە ناوچە وەك سیستەمێكی سیاسی دیمۆكراتیك.
جاش و سەربازانی عێراق الیەنگیری سەدام و ئەنفال بوون
بەرهەڤكردنی :ئازاد میران azadmiran2002@yahoo.co.uk
26 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 27
سیستەمی سیاسی ئیسرائیل لە واڵتی ئیسرائیل ،پارتەكان كاراكتێری سەرەكی لە چوارچێوەی بارودۆخی سیاسی واڵتن ،ئەوە پارتەكانن كە جۆری ژیان ،رەوتی سیاسی و كۆمەاڵیەتییەكانی واڵت و ئاسایشی گشتی ئەو واڵتە لە چوارچێوەی پەرلەمانی ئەو واڵتە دەستنیشان دەكەن و ئەو بابەتانە لە چوارچێوەی یاسا ئاراستەی رای گشتی دەكەن.پارتە سیاسییەكان لەم واڵتە، زۆرینەیان بەر لە دروست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل دامەزراون و ئامانجی سەرەتاییان دروست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل بووە و لەو پێناوەدا كاری زۆریان كردووە و دوای دروست بوونی واڵتی ئیسرائیل ،سیاسەتەكانی
ئیسرائیل -کورد بوودجەی ساالنەی ئەو واڵتە زیاتر لە ( )66ملیارد دۆالرە ئەو پارتانەش گۆڕدراوە و جەختیان لە سەر بەرژەوەندییە گشتییەكانی زمانیش بە هەمان شێوە وەدەگێڕدرێتە سەر زمانی عەرەبی. ئێستا پەرلەمانی ئەو واڵتە لە ()18هەمین قوناغی خۆیەتی ،یەك لە جووكانی ئەو واڵتە كردۆتەوە. ئەوەی بابەتێكی سەیر نییە و لە زۆربەی واڵتانی جیهان بوونی هەیە سەر شەشی نوێنەرانی ئێستا پەرلەمانی ئیسرائیل ئافرەتن .هەڵبژاردنەكانی و پێویستە ئاماژەی پێدبرێت ،ئەوەیە كە پارتەكانی سیاسی ئەو واڵتەش ()18هەمین خولی ئەو پەرلەمانە لە رێكەوتی 10ی شوباتی ( )2009لە هەمیشە رووبەرووی لەت بوون و تەنانەت الوازبوون بوونە و لە هەندێك ئیسرائیل بەڕێوەچوو. سیستەمی هەڵبژاردنی ئیسرائیل لە دەستنیشان كردنی ئەندامانی بارودۆخیش لە پێناو بەدەست هێنانی حكومەت ،دەبینین دوو یان سێ پارت هاوپەیمانیان دروست كردووە و حكومەتێكی یەكگرتوویان پێكهێناوە .پەرلەمان بەو شێوەیەیە كە هەر پارتێكی سیاسی بتوانێت لە ()%2 مەرجی سەرەكی بۆ كاركردنی پارتە سیاسییەكانی ئەو واڵتە ،بە فەرمی ی دەنگەكان بەدەست بێنێت ،دەتوانن ئەندامی لە پەرلەمانی ئەو واڵتە ناسینی بوونی جوویەكانە ،بە واتایەكی دیكە ،هەر پارتێك بوونی جوویەكان هەبێت. پارتەكانی ئەو واڵت��ە وەك باسمان كرد دەبێت زیاتر لە نیوەی بە فەرمی بناسێنت ،ئەو پارتە مافی ئەوەی هەیە لەم واڵتە چاالكی هەبێت و لە پێناو بە دەست هێنانی دەنگی خەڵك كار بكات.لە بەرامبەریشدا دەنگەكانیان بۆ دروست كردنی حكومەت هەبێتـ واتە بە النی كەمەوە هەر پارتێكی سیاسی بتوانێت زیاتر لە نیوەی «كێنێست»(پەرلەمانی ( )61كورسی.لە كاتی دروست بوونی ئیسرائیل لە ( )1948تا ئێستا هیچ ئیسرائیل) بەدەست بێنێت ،دەتوانێت حكومەتی ئەو واڵتە پێكبێنێت ،بە پارتێك نەیتوانیوە بە تەنیایی ( )61كورسی بەدەست بێنێت و بە بێ پێچەوانەی ئەوەش ،لە رێگای هاوپەیمانی نێوان چەند حزبێك حكومەت هاوپەیمانی حكومەتێكی سەربەخۆ پێكبێنێت. پەرلەمانی ئیسرائیل خاوەن چەندین كۆمیسیۆنە كە هەوڵ بۆ شیكردنەوە پێك دێت .سەرۆك وەزی��ران لە رێگای دەنگی راستەوخۆی خەڵكەوە دەستنیشان دەكرێت و سەرۆك كۆماریش كە پۆستێكی زۆر گرنگ نییە ،و پەسەندكردنی یاساكان دەدەن ،ژمارەی ئەو كۆمیسیۆنانە ()15یە كە لەوانەش دەتوانین ئاماژە بە كۆمیسیۆنی سیستەمی ناوخۆی پەرلەمان، لە الیەن پەرلەمان بۆ ماوەی پێنج ساڵ دیاری دەكرێت. لە بابەتی سیستەمی سیاسی ئیسرائیل ،جەخت ك��ردن لە سەر كۆمیسیۆنی یاسایی ،كۆمیسیۆنی كاروباری ئابووری ،كۆمیسیۆنی دارایی، پەرلەمانی ئەو واڵت��ە یان كێنێست زۆر پێویستە و لێرەدا ئاماژەی كۆمیسیۆنی ئاسایش و كاروباری دەرەوە ،كۆمیسیۆنی واڵت و ژینگە و... پێدەدەین« :كێنێست» لە شاری ئۆرشەلیم هەڵكەوتووە و خاوەن ( )120هتد بدەین. خولی ()18ی كێنێستی ئیسرائیل بە بەشداری ( )12پارتی سیاسی ئەو كۆرسییە .زمانی قسە كردن لە پەرلەمان عێبرییە ،لە بەرامبەردا نوێنەرانی عەرەبی پەرلەمان ،دەتوانن بە زمانی عەرەبی قسە بكەن و لە هەمان كاتدا واڵتە پێكهاتووە ،هیچ پارتێك زۆرینەی دەنگەكانی بە شێوەی رەها نییە، قسەكانیان وەدەگێڕدرێتە سەر زمانی عێبری .وتەكانی نوێنەرانی عێبری بەاڵم الیەنی راست بە بەراورد لەگەڵ چەپەكان ،باشترن .لە كۆبوونەوەی
ئیسرائیل ئێستا لەگەڵ زیاتر لە ( )160واڵتی جیهان پەیوەندیی دیپلۆماسی هەیە 28 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
یەكەمی ئەو پەرلەمانە لە ()24ی شوباتی (« ،)2009مایكل ئیتان» ئەندامی پارتی لیكۆدی ئیسرائیل ،وەكو بەرپرسی ()18هەمین كێنێستی ئەو واڵتە دەستنیشان كرا. پارتە سەرەكییەكانی ئیسرائیل لێرەدا بۆ باشتر ناسینی سیستەمی سیاسی ئیسرائیل جەخت كردن لە سەر چەندین پارتی گرنگی ئەو واڵتە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پێناو فراوان بوونی زانیارییەكان لە سەر ئەو بابەتە. پارتی كرێكار :یەكێك لە گرنگترین پارتەكانی ئەو واڵتەیە ،ئەو پارتە بە ناونیشانی «ماپا» لە ساڵی ( )1930لە رێگای یەكگرتنەوە و تێكەل بوونی دوو پارتی كۆنی كرێكاری هاتە ئاراوە و بوو بە پارتی سەرەكی ئەو واڵتە ،پارتی «ماپا» لە ساڵی ( )1965بە هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی «رافی» ،پارتی كرێكاری هێنایە ئاراوە .پارتی ماپا كە دواتر بوو بە پارتی كرێكار ،لە ساڵی ( )1948تاكو ( )1977پارتی دەسەاڵتداری ئیسرائیل بوو و كەسایەتییەكانی ناوداری ئیسرائیلی لەوانەش «بێن گۆریۆن»« ،شیمۆن پرێز» و «ئێسحاق رابین» لە ئەندامانی ئەو پارتە بوون .بواری ناسیۆنالیستی لەو پارتە بەهێز نییە ،ئەو پارتە زیاتر الیەنگری جودایی نێوان ئایین و سیاسەتە و وەك پارتێكی سێكۆالر دێتە هەژمار. پارتی لیكۆد :یەكێك لە پارتەكانی ناسیۆنالیستی توندرۆی ئیسرائیل كە لە سااڵنی رابردوو بەناونیشانی»هروت»(ئازادی) چاالكی هەبوو. ئەو پارتە لە نێوان سااڵنی ( )1930-1920لە روسیا پێكهات.ئەو پارتە سەرەتا الیەنگری پێكهێنانی دەوڵەت لە هەر دوو الی رووباری ئەردەن بوو ،بەاڵم دوای ماویەك بۆچوونەكانی ئەو پارتە گۆڕانی بە سەرهاتووە و لە سەردەمی ئێستاش پاڵپشتی لە دروستبوونی دەوڵەتی فەلەستینی لە()%50ی كەرتی رۆژئاوا دەكات. پارتی مفدال :لە ساڵی ( )1950و لە رێگای هاوپەیمانی نێوان دوو پارتی «میزراهی» و «ئەكێتی كرێكارانی ئایینی پارتی مفدال» هاتە ئاراوە.ئەو پارتە بە ئایدیۆلۆژیایەكی نەتەوەیی-ئایینی هاتە ئاراوە.ئەو پارتە لە زۆربەی حكومەتەكانی هاوپەیمانی بەشدار بووە و وەك پارتێكی هاورێی حكومەت دەناسرێت. پارتی ئاگوداتی ئیسرائیل :ناونیشانی ناوەندێكە لە حاخامەكانی ئۆتۆدۆكسی ئەلمانی كە لە ساڵی ( )1912لە پۆڵەندا و لیتوانیا بە ئامانجی دژایەتی كردن لەگەڵ بیرۆكەی زایۆنیزم هاتە ئاراوە و سەرەڕای دژایەتی و ئیدانەكردنی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی دەوڵەتێكی جوو ،ئەو كردەوەیەی بە پێچەوانەوی ئایینی جوو هەژمار كرد .ئەو پارتە بە هیچ شێوەیەك ناسیۆنالیستی نییە ،تەنیا الیەنگری جێبەجێ بوونی حوكمە ئایینییەكانە. پارتی شاش :لە ساڵی ( )1984لە رێگای حاخامێكی سیاسی بە ناوی «ئاریە دری» بنیاد نراوە و بە یەكێكی دیكە لە پارتەكانی ئایینی
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 29
ئیسرائیل دێتە هەژمار.ئەو پارتەش بە هیچ شێوەیەك ناسیۆنالیستی نییە، تەنیا جەخت لە سەر جێبەجێ بوونی حوكمە ئایینییەكان دەكاتەوە و هەوڵ بۆ وەرگرتنی مۆلەت بۆ پێكهێنانی قوتابخانە ئایینیەكان دەدات. پارتی مێرتێز :ئەو پارتە لە هاوپەیمانی سێ پارتی بچوك بە ناوەكانی «راز»« ،ماپام» و «شینۆبی» پێكهاتووە ،ئەو پارتە الیەنگری ئازادی ئایینییە و لەو بوارەدا دژی پارتی شاش هەنگاو دەنێت. پارتی كادیما :یەكێك لە پارتەكانی گرنگی واڵتی ئیسرائیلە كە لە ساڵی ( )2006لە الیەن «ئاریەل شارۆن» پێكهێنرا و لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی ( ،)2006لە رێگای بەدەست هێنانی ( )22كورسی ،وەك گەورەترین پارت لە كێنێست دەستنیشان كرا .سەرەتا «شارۆن» رێبەری ئەو پارتە بوو، دواتر»ئیهود ئۆلمێرت» وەك رێبەری پارت دەستنیشان كرا و لە ساڵی ()2008یش «تزیپی لیڤینی» وەكو رێبەری ئەو پارتە دەستنیشان كرا. پارتەكانی عەرەب :لە ئیسرائیل ،سێ پارتی عەرەب چاالكیان هەیە كە بە پێی ئەو كورسییەی كە بەدەستی دێنن ،نوێنەر بۆ پەرلەمانی ئەو واڵتە دەنێرن .لێرە مەبەستمان لە پارتی عەرەب ،ئەو پارتانەیە كە پاڵپشتی لە بەرژەوەندییەكانی عەرەبە جوویەكان دەكەنەوە. سیاسەتی دەرەوەی ئیسرائیل ئیسرائیل ئێستا لەگەڵ زیاتر لە ( )160واڵتی جیهان پەیوەندی دیپلۆماسی هەیە و ئەو واڵتانە دانیان بە بوونی ئیسرائیل دان��اوە و ئەو واڵتەیان بە فەرمی ناسیوە .ئیسرائیل ئەندامی فەرمی نەتەوە یەكگرتووەكانە و لە زۆربەی واڵتانی جیهان باڵیۆزخانەی هەیە. بوودجەی ساالنەی ئەو واڵتە زیاتر لە ( )66ملیارد دۆالرە و ئەمەریكاش ساالنەی نزیكەی ( )3ملیارد دۆالر یارمەتی ئاراستەی ئەو واڵتە دەكات .لە ساڵی ( )1976بەو الوە ئیسرائیل زیاترین رێژەی یارمەتییە داراییەكانی ئەمەریكای وەرگرتووە ،بەتایبەتی دوای جەنگی جیهانی دووەم ،ئەمەریكا بە گشتی زیاترین رێژەی یارمەتییە داراییەكانی ئاراستەی ئیسرائیل كردووە. بەراورد كراوە لە ساڵی ( )1949تا ئێستا ،ئەمەریكا زیاتر لە ()108 ملیارد دۆالری وەكو یارمەتی دارایی پێشكەش بە ئیسرائیل كردووە و لەو ناوەندەشدا «ئای پەك»(كۆمیسیۆنی پەیوەندییە گشتییەكانی ئەمەریكی ئیسرائیلی) رۆڵێكی بەرچاوی لە كۆكردنەوەی ئەو یارمەتییانە هەبووە. بەدەست هێنانی ئەو یارمەتییە داراییانە و چاالكییەكانی ئەو واڵتە لە ئاستی دەرەوە و بە فەرمی ناسینی ئیسرائیل هەموو دەگەڕێنەوە بۆ خالی سەركەوتووی سیاسەتی دەرەوەی ئەو واڵتە كە توانیویەتی لە سەرجەم بوارەكانی سیاسی ،ئابووری ،زانستی ،تەندروستی ،هونەری و ئەدەبی پەیوەندییەكی بەرچاو لەگەڵ واڵتانی جیهان دروست بكات. ئا :زەردەشت عبداللە قادر
ئیسرائیل -کورد
جەنگی ئەلكترۆنی .... بەرەیەكی تازەی جەنگی ئیسرائیل دژ بە ئێران مەترسی جەنگی ئەلكترۆنی لەوەدایە كە ئەمڕۆ جیهان بەشێوەیەكی جەنگی ئەلكترۆنی یاخود ( ) Cyberwarبەرەیەكی تازەی جەنگی مۆدێرنە ،هەروەك چۆن لە راب��ووردوودا ،ئاسمان و زەوەی یەكجار خێرا ئالۆزو دیجیتالیزە دەكرێت ،بەمجۆرەش دەبینین پشبەستن و ئاوەكان و تەنانەت بۆشاییش مەیدانێكی گرنگی جەنگ بوون ،بە بواری ئەلكترۆنی لە ژێرخانە گرنگەكانی زانیاریدا جا ئایا زانیاریە ئەوا ئیتر ئەمڕۆ لەسەردەمی شۆڕشی زانیاری و كۆمۆنیكەیشندا ،سەربازی و پیشەسازیەكان بن یاخود زانیاریە بانكی و تەكنەلۆژیەكان جەنگی ئەلكترۆنی بۆتە بەرەیەكی تازەی كوشتار ،بەاڵم ئەم بەرە بن ،تا دێت پەرەدەسێنێت ،ئەم پەرەسەندنەیە وادەك��ات لەمڕۆدا تازەیە وەك جەنگەكانی دیكە زرێپۆش و تانك و رۆكێتی زیرەك و ئەنجامدانی شێوە جیاوازەكانی شەڕی دەستەویەخەی ئەلكترۆنی فڕۆكەی تێدا بەكار نایەت و سەرباز و ئەفسەرەكانیشی راستەوخۆ لە نێوان دەوڵەتان و كۆمپانیا زەبەالحەكاندا لە برەودا بێت.ئەوەتا لەنێو كوشتارگاكاندا بەشدارنابن و تەنانەت خوێن لە لوتی كەسیشیان ئێستا ئیتر زاراوەكانی وەك ( جەنگی ئەلكترۆنی ،تیرۆری ئەلكترۆنی، نایەت ،ئەم جەنگە تازەیە لەڕێگای پرۆگرامە ئاڵۆزەكانی كۆمپیتەرەوەو چەتەگەری ئەلكترۆنی ،تاوانی ئەلكترۆنی ،هێرشی ئەلكترۆنی...هتد) لە شوێنە دوورەكانەوە ،زۆر دوورتر لە بەرەكانی شەڕ ،بە ئارامی و بوونەتە هاوەڵزاراوەی تەكنەلۆژیای ئەلكترۆنی... نهێنی ئەنجام دەدرێن...
30 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
ئیسرائیل چۆن بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێرانی تێكشاند؟ بۆچی لەپڕێكدا ئەمەریكاو ئیسرائیل ئەوەیان ئاشكراكرد كە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران سێ ساڵ پاشەكشەی كردووە ؟ ئەوان چۆن زانیان ئێران هەتا ساڵی 2015ش ناتوانێت چەكی ئەتۆم بەرهەم بێنێت؟ تەنانەت سەرۆكی ئیرانیش ئەحمەدی نەژاد چەند مانگێك لەمەوبەر راشكاوانە ئەوەی راگەیاند كە بەڵێ دەوڵەتەكەی دوچاری هەندێك گرفتی تەكنەلۆژی تایبەت بە پیتانی یۆرانیۆم هاتووە! مەڵبەندی ( دیمونا )Dimona -لە بیابانی ( نەگب )Negeb - لە ئیسرائیل تەنها مەڵبەندی بەرهەمهینانی چەكی ئەتۆمی ئیسرائیل نیە ،بەڵكو ماوەی دوو ساڵە سەنتەرێكی زۆر گرنگ و نهێنی دیكەشی تێدا دروست كراوە ،ئەم سەنتەرە كە تایبەتە بە كردوەكانی هەوالگری ئەتۆمی بەپێی بەرنامەیەكی وردو زۆر ئاڵوز نەخشەی تێكشاندنی بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێرانی داڕشت... پاش دۆزینەوەی جۆری ئەو كۆمپیتەرو بەرنامانەی كە لە ئێران بەكاردێن و ناسینەوەو ئاشكراكردنی ئەو شێوازە تەكنەلۆژیەی كە
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 31
ئێران پەیڕەوی دەكات زاناو پشۆڕەكانی بواری هەواڵگری ئەتۆمی لە مەڵبەندی دەیمونە توانیان پرۆگرامێكی ئەلكترۆنی هێرشبەر لە شێوەی كرمێكدا بە ناوی ستۆكس نێت ( )Stuxsnetدروست بكەن ،هەر ئەوەندەی ئەم كرمە خۆی گەیاندە كۆمپیتەرو ئامێرەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم ( ) centrifugesتوانی بەشێكی زۆری ئەو ئامێرانە بەتەواوی لەكار بخات ،دیارە بەرهەمهێنانی ئەم ڤاریرۆسە لە الیەن ئیسرائیلەوە دوو ساڵی رەبەق كاری بۆ كراوەو بەر لەوەی ئاراستە بكرێت لە سەر هەمان جۆری ئەو ئامێرانەی ئێران كە ئیسرائیل پێشتر پەیدای كردبوون ،تاقیكراونەتەوە... بەپێ ی وتەی سەرچاوە ئاگادارەكان ،ئەمەریكا و ئیسرائیل بە هاوبەشی ئەم كارەیان ئەنجامداوە ،هەرچەندە هەتا ئێستا هیچ الیەنێكیان بە راشكاوی ناچنە ژێر باری ئەوە ،بەاڵم سەرۆكی خانەنشین كراوی مۆساد( مەیرداگان )Meir Dagan -كە ئێران دەزگاكەی بە كوشتنی ژمارەیەكی زۆر لە زانایانی ئێران تۆمەتبار دەكات ،لەبەردەم ( كنێست)ی واڵتەكەیدا راشكاوانە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە
ئیسرائیل -کورد
ئێران تووشی گرفتی تەكنەلۆژیا هاتووە و لەبەر ئەو هۆكارەش هەتا ساڵی 2015 ناتوانێت بۆمبی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت ئێران توشی گرفتی تەكنەلۆژی هاتووەو لەبەر ئەو هۆكارەش هەتا ساڵی 2015ناتوانێت بۆمبی ئەتۆمی بەرهەم بێنێت ،ئەم وتەیەش تەواو پێچەوانەی لێدوانەكانی پێشووتری ئیسرائیل بوو كە دەیگوت ئێران لە بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی نزیك بۆتەوە... هەروەها راوێژكاری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ رێگرتن لە باڵوبوونەوەی چەكی ئەتۆم ( گاری سامۆر) لە وەاڵمی پرسیارێكدا ( لە كۆنگرەیەكی تایبەت بە ئێران) سەبارەت بە ستۆكس نێت بە زەردەخەنەیەكی پڕماناوە گوتی( هەست بە كامەرانیەكی زۆر دەكەم كاتێك گوێبیستی ئەوە دەبم كە ئێران دووچاری گرفتی تەكنەلۆژی هاتووە ،ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانی هەموو كارێك دەكەن بۆ ئەوەی رێگری لەو كارە بكەن).. بیرۆكەی دروستكردنی ئەم كرمە: بەر لەوەی بیر لە دروستكردنی ئەم كرمە بكرێتەوە ،ئیسرائیل تەنها بەشوێن چارەسەری سەربازییەوە دەگەڕا ،بۆیە پەنای بۆ سەرۆك ( بوش) برد بۆ ئەوەی رۆكێتی دژە پانسەر (دژە زرێ) بە ئیسرائیل بدات ،تا بتوانێت لە هێرشە ئاسمانیەكانی خۆیدا بەكاری بهێنێت، ئیسرائیل ئەو كاتەش لەو ب��اوەڕەدا بوو كە ئەگەر بێتوو هێرشە ئاسمانیەكەش ئەنجام بدات ئەوە رەنگە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران
تەنها سێ ساڵ دووابخات ،سەرەنجام داواكەشی لە الیەن ( بوش)ەوە رەتكرایەوە ..هۆكاری رەتكردنەوەی ئەم داوایەی ئیسرائیل ئەوە نەبوو كە ئەمەریكا ناخوازێت ئێران بە دەستی ئیسرائیل تەمێخواردوو ببێت، بەڵكو هۆكارەكە تەواو پێچەوانەی ئەوە بوو! لە راستیدا لە سەروبەندی ئەم كارەدا هەروەك رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاماژەی بۆ دەك��ات ،س��ەرۆك بوش بۆ یەكەمجارو لە دووا مانگەكانی حوكمی خۆیدا فەرمانی دابوو كە دەبێت پرۆگرامێكی نهێنی بۆ تێكوپێكدانی سیستەمی كۆمپیوتەری و ئەلكترۆنی بۆ مەڵبەندی یۆرانیۆمی ئێران لە ناتانز ( )Natanzداڕیژریت. سەرۆكی تازەی ئەمەریكا باراك ئۆباما تەنها ماوەیەكی زۆر كەم بەرلە دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك لەم بەرنامە نهێنیەی ئەمەریكا ئاگادار كرایەوە ،بەاڵم ئەم پاش ئەوەی بوو بە سەرۆك كارەكانی ئەم بەرنامەیەی خێراتركرد .بەاڵم ئەوەی لێرەدا شایەنی باسە ئەوەیە كە لەهەمان ماوەدا ئیسرائیل خۆشی بە تەنها سەرقاڵی هەمان بەرنامە بووە ،دیارە ئەمەش رێكەوتێكی سەیرە! چونكە باراك ئۆباماش لەو باوەڕەدایە كە ئەگەرهێرشی ئاسمانی سەركەوتوش بكرێتە سەر ئێران ئەوە پرۆگرامە ئەتۆمیەكەی تەنها سێ ساڵ پاش دەكەوێت بەاڵم بەهۆی ئەم كرمەوە و بەبێ ئەوەی پەنا بۆ جەنگ ببرێت و تاقە یەك سەرباز بە كوشت بدرێت هەمان دەستكەوت بەدەستهاتووە...
32 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
ئەكینۆكۆكاس: ئەم كرمە ئەلكترۆنیەی ئیسرائیل لە رووی تەكنیكیەوە زۆر لێكۆلینەوەی لەبارەوە كراوە ،هەموو دەرئەنجامەكان ئەوە دەردەخەن كە كرمەكە سەرەتا تەنها هەوڵ دەدات لە نێو پرۆگرامە ئەتۆمیەكەدا شوێنی خۆی بكاتەوەو خۆی بكات بە بەشێك لەو ،پاشان هەر ئەوەندەی گەیشتە شوێنی كۆنترۆڵی پیتانی یۆرانێۆم ئیتر وردە وردە كاری خۆی دەكات ،لەوەش زیاترهەتا لە ئامانجەكەی نزیك بێتەوە كاری خۆی خێراتر دەكات و پاشان هەرخۆی بەرنامەی دیكە لە نێو كۆنترۆڵەكەدا دروست دەكات و بە تەواوی دەست بەسەر سیستەمەكەدا دەگرێت بەبێ ئەوەی لە ماوەیەكی نزێكدا هیچ كەس هەست بە بوونی بكات، هەر لەبەر ئەم هۆكارەش بوو دەیان هەزار ئامێری ئەو مەڵبەندەی ئێران زیانیان وێكەوت .پشكنەرە نێودەوڵەتیەكان لە دووا سەردانی خۆیاندا بۆ دامەزراوە ئەتۆمیەكانی ئێران دڵنیا بوون لەوەی كە ئێران 984ئامێری پیتاندنی یۆرانیۆمی فڕەداوە... پێدەچێت ئیسرائیل ئەم كرمە ئەلكترۆنیەی خۆی هاوشێوەی كرمی
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 33
( )Echinococcusدروست كربێت ،لە یادم ماوە لە یەكێك لە قۆناغەكانی خوێندنی ئامادەیدا ئەم كرمەم لە وانەی زیندەوەرزانیدا خوێند و زۆر ترساندمی چونكە زۆر بە شێنەیی دەگاتە مێشكی مرۆڤ و هەر كە گەیشتە ئەویش ئیتر مێشكی ئەو مرۆڤە هاوشێوەی مەڵبەندی پیتاندنی یۆرانیۆم كۆنترۆڵی خۆی لەدەست دەدات ،تەنها یەك جیاوازی گرنگ لە نێوان ئەم دوو كرمەدا هەیە ئەویش ئەوەیە ئەگەر دكتۆرەكان لە كاتی خۆیدا هەست بە بوونی بكەن رەنگە بتوانن ئەو مرۆڤە لە مردن رزگاربكەن ،بەاڵم كرمەكەی دی دیجیتاڵەو دۆزینەوەی زۆر قورسترە!
ئا :رێكەوت ئیسماعیل ئیبراهیم
ئیسرائیل -کورد
داهاتی نەوتی عێراق لە بانكەكانی ئیسرائیل
ساڵ 2003ئەو كاتەی كە الیەنگرانی جۆرج بۆش و دیك چێنی شەڕێكی هەمە الیەنەیان بۆ سەرحكومەتی سەدام حۆسێن دەست پێكرد، نهێنێكی دیكە لەپشت شەڕەكەوە بوو كە لەم بارەوە هەواڵی جۆرا وجۆر باڵو دەكرێتەوە ،بە بڕوایی پسپۆرانی ئابووری وسیاسی ،پرۆسەی ئازادی عێراق و هاتنە سەركاری حكومەتێكی نوێ ،وەزەی ئەمریكا و ئیسرائیل فەراهەم دەكات ،ئەم لێكۆلێنەوەانە كاتێك سەرنجی خەڵكیان راكێشا كە(پاول ولفۆتیز) جێگری وەزیری بەرگری بەڵێنی بە كۆنگرەی ئەمرێكا دا كە لە نەوتی عێراق سوودێكی باش دەست دەكەوێت، تەنانەت جگە لە ئاوەدانكردنەوە نوێژنكردنەوەی عێراق بەڵكو دەبێتە هۆی گەشەسەندنی ئابووری ئەمریكا وهاوپەیمانەكانی وئیسرائیل بە
تایبەتی.خالێكی گرنگی دیكە پەێوەندییەكی بەهێز و لە مێژیینەی بووش و دیك چینی بوو لەگەڵ كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت ،ئالن گرینسپن سەرۆكی فیدراڵی رزر كە لە كتێبی بیرەوەرییەكانی خۆیدا «دەڵێت «شەری عێراق بۆ نەوت بووە» ئەم باسە بۆ ئەو الیەنانەی كە دژی هێرشی ئەمریكا بوون بۆ سەر عێراق و بە تایبەتی چەپەكان كە دەیان گوت»:هیچ خوینێك نابیت بۆ نەوت بڕژێت «زۆر گرنگ بوو. لەم راپۆرتەدا باس لە چۆنیەتی بارزگانی بە نەوت كە سامانی گشتی عێراقە و سوودی نەوتی ئەم واڵتە كە چۆن دەچێتەوە سەر حیسابە بانكییەكانی ئیسرائیل دەكەین. ژێرخانی ئابووری عێراق:
34 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
ناوچەی باشووری روژهەاڵتی ئاسیا و بەتایبەتی رۆژهەاڵتی ناوەراست بە هۆی دابینكردنی بەشێكی زۆر لە سەرچاوەی نەوتی جیهان بە ناوچەییەكی گرنگ و سەرەنجڕاكیشی وەزەی جیهان هەژماردە دەكرێت. عێراق بەهۆی بوونی 68كیلۆمهتر سنووری دەریایی و مێژووییەكی كۆن بە یەكێك لە واڵتە گرنگەكانی ناوچەكە هەژمار دەكرێت ،كە سەرەنجی زۆرێك لە كەشتییە نەوت هەڵگرەكانی ئەفریقا و ئەمرێكای بۆ الی خۆی راكێشاوە و ئەو ئیمكاناتەشی رەخساندووە كە كەشتییە ئەفریقاییەكان ئاسانتر كاری گۆاستنەوە بكەن ،سامانی نەوتی عێراق ()115ملیار بەرمیل مەزەندە كراوە ،ئەمە لە حالێكدایە كە لەوانەییە ژێرخانی نەوتی عێراق بگاتە ()250ملیار بەرمیل نەوت ،كە ئەگەر لە %50دروست بێت ئەوە سامانی نەوتی عێراق دەگاتە 240ملیاربەرمیڵ نەوت ،لە كاتێكدا تا ساڵی 1990زیاتر لە 85بیری نەوتی لەعێراق دۆزرابوونەوە كە لە 1990بە هۆی گەماروی عێراق و دواتریش شەری عێراق هیچ ناوچەییەكی نەوتی دیكە بیرە نەوتی لێ نەدراوە وەك خۆی ماوەتەوە ،بەاڵم عێراق رۆژانە توانای بەرهەم هێنانی 10ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە ،عێراق دوای ساڵی 1980رۆژانە 3ملیۆن و500هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا تا بتوانێت ئاستی بەرهەم هێنانی خۆی بگەیەنێتە 6ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا ،بەاڵم بەهۆی شەڕی نێوان عێراق و ئێران و 13ساڵ گەماری ئەو وەاڵتەوە بەرهەم هێنانی نەوتی ئەو واڵتە رۆژانە نزیك بە 3ملیۆن بەرمیلە ،دوابەدوای شەڕی عێراق و ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بەرهەم هێنانی نەوتی عێراق كەمیكرد و تەنانەت گەیشتە 1ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا كە زۆرترین رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لەم سااڵنەی دوایدا گەیشتە 2/18ملیۆن و توانی رێژەی هەناردەكردنی نەوتی بگەیەنێتە1/65ملیۆن بەرمیل.
نەوتی هەرزانی عێراق كەوتووەتە بەر دەستی ئەمریكا و دەتوانێت كۆی خەرجییەكانی كە لە شەڕی عێراق و ئەفغانستان كردوویەتی بەدەست بهێنێتەوە دی كراچ) راوێژكاری ئەمنیەتی میللی بووش هاوكاری ئەم پرۆژەیان دەك��رد ،بەاڵم ئەمە سەرەكی ترین ئامانجی هێرش بۆ سەر عێراق نەبووە ،ناوەندی زانكۆی راێس كە ناوی جیمز بیكر وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمرێكا سەرپەرشتی دەكات ،لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە ئەگەر بووش بە هەر شێوەییەك هێرش بكاتە سەر عێراق دەبێت دوو خاڵی سەرەكی رەچاو بكات ،یەكەم هەر هێرشێك كە دەكرێت دەبێت مۆلەت لە ئەنجومەنی ئاسایش وەربگرێت ،دووەهەم كۆمپانیا ئەمرێكیەكان دەبێت رەچاوی سامانی نەوتی عێراق بكەن، تەنانەت ئەگەر هیچ پێشنیارێكیش لەو بارەوە نەكرێت.بەراستی ئەو نەوتە بووتە داوكارییەكی سەرەكی بۆ ئابووری وبەهێزبوونی وەاڵتان. هێرشی ئەمریكا بۆ سەر عێراق و واڵتانی دیكە لە چوارچێوەی پرۆژەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاستی گەورەدا تەنیا رووخان و گۆرانكاری نییە لەو سیستەمانەدا ،بەڵكوو داگیر كردنی ژێرخانی ئابووری و وەزەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاستە كە توانی لە رەكابەری ئابووریدا ،پێش واڵتانێكی وەك چین و روسیە و تەنانەت یەكێتی ئەوروپایش بكەوێت.ئەمرێكا بەم كارەی ئەو پەیامەی گیاندوە كە هەر كاتێك بخۆازی دەتوانن ئەو واڵتانەی كە الوازن لە بەرژەوەندی خۆیدا بەكار بینێت ،بەاڵم ئێران بەو هەموو گەمارویانەی كە لە الیەن ئەمریكاوە بەرەو روویان بۆەتەوە بەرگری لە خۆی كردووە.
نەوت هۆكاری سەرەكی هێرش بۆ سەر عێراق بە پێی بەرنامەییەكی دارێژراو لە الیەن كۆمەڵێك كەسایەتییەوە وەك (داگ�لاس ڤیت) و(دیویید ورمێس) لە ساڵی 1996لەكاتی هێرش بۆ سەر عێراق ئەوە كەسانە پۆستی گرنگیان لە مەكتەبی دێك نەوتە دزراوەكەی عێراق و سەرە داوێك چینی و پنتاگۆن وەرگرت.بە رۆخانی حكومەتی سەدام و هاتنە سەر (بەالتەز)كە باڵوكراوەییەكی ناسراوی جیهانە لە راپۆرتێكدا ئاماژە كاری حكومەتێكی نوێ بووە هۆی سەر لێشاوی دەوڵەتانی عەرەب و بەوە دەكات ،كە دوای روخانی حكومەتی سەدام لە ساڵی 2005دا كەمبوونەوە ئیرادەیان. نەوتی دزراوی عێراق 50ملیۆن بەرمیلە ،هەروەها لە ساڵی 2005دا ئەمرێكا هەوڵیدا بە نمایشی هێزی سەربازی و دامەزراندنی حكومەتێكی ()44ملیۆن بەرمیل ،لە ساڵی 2007دا 21/5ملیۆن خەملێندراوە كە نوێ بۆ عێراق بەپێ پێوەرە نێودوڵەتییەكان و لە ژێر دەستەاڵتی كۆی كشتی دەگاتە 125ملیۆن بەرمیل ،كە نزیك بە 6/6ملیار دۆالر ئەمریكا دا دابەمەزرێنێت ،كە هەنگاوێك بێت بۆ دورستكردنی بلۆكی مەزەندە دەكرێت ،ئەمەیش لە كاتێكداییە كە وەزارەتی نەوتی عێراقی رۆژئاوایی كە لە سەرەتای رێنمایی پرۆژەی بەرگریدا لە ساڵی 1992دا لە ساڵی 2005دا نەوتی دزراوی نزیك بە 1/25ملیار دۆالر خەمالندوە، پێش بینی كرابوو.كە ئەركی بەرێوەبەردنی ئەم پرۆژەییە لە ئەستۆی دەستەاڵتداران ئەمریكا بۆ پشتگیری لە كۆمپانییە گەورەكانی ئەو دیك چینی سەرۆكی پێشووی پنتاگۆن و هەروەها سەرۆكی ئەركانی واڵتە رۆڵێكی سەركیان هەییە.لە ساڵی 1990ئەمریكا توانی نیوەی هێزە سەربازییەكان پۆلی ولفۆ ویتز و(لۆئیس لیبی) بێت. سامانی نەوتی كەنداوی فارس بەدەست بێنێت كە بەدوای ئامانجەكانی زەڵمای خەلیل زاد باڵیۆزی ئەمریكا لە ئەفغانستان و عێراق و(جی خۆیدا بوو لە بازارەكانی نەوتی جیهانیدا ،پسپۆران لەو بڕوایەدان كە
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 35
ئیسرائیل -کورد
بانکێکی ئیسرائیلی له ئهمریکا
سامانیكی زۆری نەوتی هەرزانی عێراق كەوتووەتە بەر دەست ئەمریكا و دەتوانێت كۆی خەرجیەكانی كە لە شەڕی عێراق و ئەفغانستان كردویەتی بەدەست بێنێتەوە ،تەنانەت خۆینی ئەو سەربازانەی كەلە پرۆسەی ئازادی عێراقدا گیانیان لە دەستداوە بەفێرو نەچێت. هۆكارەكەی زۆر روون و ئاشكراییە ،ئەویش بوونی سامانێكی نەوتی عێراقە كە زیاتر لە 115ملیار بەرمیل مەزەندە كراوە ،عێراق پاش سعودییە و ئێران لە سەر ئاستی جیهاندا بە سێهەم واڵتی خاوەن نەوت هەژمار دەكرێت .بە لە بەرچاو گرتنی بوونی هێزەكانی ئەمرێكا و هاوپەیمانەكانی و دانانی زیاتر لە 94بنكەی سەربازی لە عێراق دەستەاڵتدارانی ئەمرێكا هەموو ئەوە بنكانەییان لە نزیك چاڵە نەوتییەكانی ئەوە واڵتی لە باشوور و باكوور و رۆژهەاڵت و رۆژئاوای عێراقدا دامەزراندووە. مۆساد ترسە گەورەكە لە عێراقدا؟ چیرۆكی نەوتی عێراق و دابەشكردنی سامانە نەوتییەكانی ئەو واڵتە لە الیەن ئەمریكا و بریتانیاوە و بوونی پسپۆرانی نەوتی ئیسرائیل لە عێراق ئەم پرسیارەی دروستكردوە كە ئایا مۆساد لە عێراقدا كار
دەكات؟ بە بڕوای هەندێك الیەنی مەسیحی كە زۆر الیەنگری شەڕن ئیسرائیل دەتوانێت سوودمەندی شەڕی عێراق بێت.كە دوای رۆخانی حكومەتی عێراق تەنیا هۆكارە ئیسرائیل بتوانێت لە واڵتانی عەرەبیدا دەستەاڵتی خۆی بە هێزتر بكات و لە الیەكی دیكەشەوە بەهۆی بەدەستەوە گرتنی نەوتی عێراق گۆڕانكاری لە نەرخی ئۆپێكدا بكات و نەرخی نەوت كەم بكاتەوە لە سەر ئاستی جیهاندا ،ئیسرائیل لە شەڕە عێراقدا بەدوای چەند بەرنامەییەكی گرنگەوە بوو ،یەكەم هەنگاوی ئیسرائیل ئەوە بوو یەك پارچەیی و یەكرێزی عێراق لە ناو بەبات كە مەترسییەكی گەۆرە بوو بۆ سەر ئیسرائیل بۆیە پرۆژەی بێكر و هاملتۆن كە ئەو كات لە الیەن بەرپرسانی ئەمریكاوە پێشكەش كرابوو بۆ دابەشكردنی خاكی عێراق بەسەر سێ هەرێمی سەربەخۆدا ،كورد و شیعە و سوننە .دووەهەمین بەرنامەی دەست بەسەرداگرتنی ئابووری و بەتایبەت نەوتی ئەو واڵتە كە لە ژێر دەستەاڵتی تەلئەبیب دابێت، لە راستیدا ئەمانە وەك ستراتێژی گرنگی ئیسرائیل هەژمار دەكران لە عێراقی دوای پرۆسەی ئازادیدا ،هەرچەندە زۆربەی چاوەدێرانی سیاسی رایان وایە كە ئیسرائیل ویستوویەتی خاكی عێراق وەك بنكەییەكی سێخۆری بەكار بێنێت لە دژی عەرەب و كۆماری ئیسالمی ئێران ،سوریا،
36 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
حزبوڵاڵ ،حەماس و رێكخراوی جیهادی ئیسالمی زۆربەی رێكخراوەكانی دیكەی ناوچەكە كە لە دژی ئیسرائیل لە بەرەیەكی شەڕ دانە.بەاڵم بەدەست هێنانی ئابووری و نەوتی عێراق تەنیا بیانوییەك بووە بۆئەوەی حكومەتی ئیسرائیل لە عێراقدا لێكۆڵینەوەكان بخاتە گەڕ ،هەواڵەكان ئاماژە بەوە دەكەن لە سپتامبری 2003دا لە دوای رۆخانی حكومەتی سەدام بازرگانێكی ئیسرائیلی سەردانی عێراق دەكات لە رۆژنامەی ئیسرائیلی معاریف بە بێ ناو هێنانی ئەم بازرگانە دەنووسێت» ئەم بارزگانە تەمەنی 50ساڵە و مێوانی تسفی یەمێنی خاون كۆمپانیاییەكی ئیسرائیلییە كە بەشداریان لە پێشانگای پەالستێكیدا كردوە كە لە تەلئەبیب نمایشكراوە ،ئەم بازرگانە دوای رۆخانی حكومەتی سەدام چەندین جار سەردانی عێراق و شارەكانی دیكەی كردوە و تەنانەت لەگەڵ زۆربەری دەستەاڵتدارنی ئیسرائیلیش دانیشتنی بووە كە بە نیازی بوونە چەندین گڕێبەستی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیلدا مۆربكات، دواتر سەرچاوەییەكی عێراقی ئاشكرای كرد كە (مارك زال) پارێزەری ئیسرائیل دوستی پارتی لێكۆد سەرماییەكی جیهانی لە عێراقدا بە دەستەوەییە كە وەك راوێژكاری كۆمپانیاییەكی نەوتی عێراق كار دەكات و ئەم كۆمپانیایەش لە حكومەتی عێراقەوە نزیكە و خاوەن كۆمپانیا ئیسرائیلییەكان لە رێگای عێراقەوە بەرهەمەكانی خۆیان دەفرۆشن. مارك دوای شەڕی عێراق چەندین جار سەردانی ئەم واڵتەی كردوە، بەاڵم كاتێك دژایەتییەكان لە بەر بوونی ئیسرائیل لە عێراقدا زیادی كرد ،ئیسرائیل لەو پرۆژەیە پاشگەز بوویەوە و ئەوەش بەشێكی زۆری لە رۆژنامەی ئیسرائیل هائاریسدا بالوكراوەتەوە. یەكساڵ دوای پرۆسەی ئازادی عێراق ئاژانسەكانی توركیا هەواڵی چاالكییەكانی ئیسرائیلیان ل���ە ب���اك���ووری ع��ێ��راق��دا باڵوكردەوە ،رۆژنامەكانی توركیا ئ��ام��اژەی��ان ب��ەوە دەك������رد ك���ە ئ��ەم��ری��ك��ا ریگەیانداوە ئیسرائیل لە ع��ێ��راق��دا چ��ااڵك��ی هەیە. رۆژن��ام��ەی «ئاغشام»ی توركی یەكەمین رۆژنامەی توركیە بوو كە باسی ئەم بابەتە كرد و راپۆرتێكی باڵوكردەوە كە بازرگانانی ئ��ی��س��رائ��ی��ل خ��ەری��ك��ی كرێنی زەوی نەوتییەكانە ل��ە ك��وردەك��ان��ی موسڵ .بەپێی راپۆرتەكەی ئەم رۆژن��ام��ەی��ی��ە ،راپۆرتێك
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 37
ئاراستەی وەزیری دەرەوەی توركیا كراوە بە مەبەستی بەدواداچوون لە سەر ئەو مەسەلەییە. رۆژنامەییەكی ئیسرائیلی بەناوی «یدیعوت ئەحارنوت» لە ئۆكتوبری ساڵ 2004دا باڵویكردەوە كە توركیە هەوڵدەات رێگەری بكات لە چاالكییەكانی ئیسرائیل لەهەرێمی كوردستانیدا ،هەواڵەكان ئاماژە بە كڕینی زەوی كوردەكان لە موسل دەكەن ،بە پێی راپۆرتەكان مۆساد توانیویەتی الیەنە ئەمریكیەكان رازی بكات بەوەی ئیسرائیلییەكان بتوانن زەوی لە عێراق بكڕن بە تایبەتی لە ناوچەكانی كەركوك و موسڵ باكووری عێراق ئەویش لە بڕی پارەییەكی خیاڵیدا و دەتوانن لە هەر بنەماڵەییەكی كورد 250دۆنم زەوی بكڕن ،بۆیە ئەمە كۆتایی نییە و ئیسرائیل بەرنامەییەكی دیكە بۆ نەوتی عێراق هەیە كە بە پێی هەندێك سەرچاوە زیاتر لە 25كۆمپانیای بازرگانی و بنكە سەربازی بە مەبەستی بەدەست هێنانی زانیاری و بە شێوەییەكی ناراستەوخۆ لەگەڵ كۆمپانییە بیانییەكانی دیكە لە عێراقدان كە زۆربەی ئەو كەسانەش سەر بە دەزگای سەربازی ئیسرائیلن كە هەموو ئەوانەش لە ژێر دەستەاڵتی (نوورمەن حزك) ژنەڕاڵی خانەنیشنكراو دان كە خۆی پسپۆرە لە
رووخانی حكوومەتی عێراق تەنیا ه ئیسرائیل بتوانێت لە هۆكارە ک واڵتانی عەرەبیدا دەستەاڵتی خۆی بە هێزتر بكات
ئیسرائیل -کورد
توركیا هەوڵ دەدات رێگری لە چاالكییەكانی ئیسرائیل لە هەرێمی كوردستان بكات بواری ئاسایش و ئەمنییەتییەدا.ئامانجی ئیسرائیل لە عێراقدا بۆ چەند مەبەستێكی تایبەت دەگەڕێتەوە كە گرنگترینیان كێشانی بۆری نەوتە لە عێراقەوە بۆ ئیسرائیل بەمەبستی دابینكردنی وەزە.بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە 20ژۆئیەی 2003دا لە كۆبوونەوییەكی لەگەڵ ژمارەییەك لە سەرمایەدار و بارزگانی بریتانیا كەلە رۆژنامەی هائارتس دا باڵوكرابووەوە دەڵێت»زۆر ناخایەنێت كە بۆری نەوتی عێراق دێتە حەیفا» ،بەاڵم ئاماژەی بە كاتی جێبەجێكردنی پرۆژەكە نكردوە.پێشترش بنیامین ناتانیاهۆ لە وتوێژێكدا لەگەڵ رویترز ئاماژەی بەوە كردبووكە دەستكراوە بە دارشتنی پڕۆژەی راكێشانی بۆری نەوتی موسل بۆ حەیفا كە لە ئەوردونەوە دەڕوات ،لە رێككەوتی 7ژۆئیەی 2003دا رۆژنامەی میسر هەواڵێكی باڵوكردوە كە ئاماژەی بەوە كردبوو بەرپرسانی تەلئەبیب بە شێوەیەكی نهێنی دانیشتنێكیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە بەمەبستی ئامادەكاری بۆ گۆاستەوەی نەوتی موسل لە ئۆردۆنەوە بۆ ئیسرائیل ،جۆزف پارتیسكی وەزیری ژێرخانی ئیسرائیل لە 21مارسی 2003دا لە وتوێژێكیدا لەگەڵ رۆژنامەییەكی ئیسرائیلی رایگەیاند كە بەمەبستی گۆاستەوەی بۆڕی نەوتی موسڵ بۆ حەیفا دەستیانكردوە بە لێكۆڵینەوە و توێژینەوە. یەكێك لە كاربەدەستە بااڵكانی ئەمریكا لە وتوێژێكدا لەگەڵ هەمان رۆژنامە كە لە7ئاوریلی 2003دا باڵوكرابووە رایگەیاندوە»ئەمرێكا دەیەوێت هەناردەكردنی نەوتی عێراق ئازاد بكات و گەماورۆكانیشی لەسەر هەڵگرێت بەو مەرجەی كە عێراق هاوكاری بكات لە نوێژنكردنەوە بۆری نەوتی كەركوك -حەیفا .ئابز روور لە 20ئاوریلی 2003دا ،لە راپۆرتێكدا كە لە رۆژنامەكانی بریتانیادا بالوكراوەتەوە ،رایگەیاندوە كە نوێژنكردنەوەی هێلی بۆری نەوتی كەركوك -حەیفا لە دەستووری كاری هەردووالیەنی ئەمریكاو تەلئەبیب دایە و ئەم كارەش رووڵێكی سەركی هەیە لە بۆنیادنانەوە حكومەت و عێراقی نوێ ،لەم راپۆرتەدا ئاماژە بەوەكراوە كە نوێژنكردنەوەی ئەم هێلە نەوتییە هەلێكی باشی ئابووری دەرەخسێنێت لە ناوچەكە و سوودێكی زۆریشی بۆ الیەن عێراقی و ئەمریكیەكان هەیە ،هەروەها لە نێوانەیشدا سوریە پەراوێز دەخرێت و كێشەی وەزەی ئیسرائیلیش چارەسەر دەبێت.بە پێی وتەكانی وەزیری ژێرخانی ئیسرائیل ،نەوتی عێراق بە % 25كەمتر بە ئیسرائیل دەفروشرێت كە كیشەی كەمی وەزەی ئەو واڵتە بە بودجەییەكی كەمتر كوتایی دێت ،ئەم لە كاتێكداییە كە ئیسرائیل بۆ دابینكردنی وەزەی خۆی پەنا دەباتە بەر رووسیە ئەویش بە پارەییەكی زۆر. ئایا دۆستایەتی كورد و ئیسرائیل تەنیا بۆمەبەستی گۆاستنەوەی بۆڕی نەوتە:
هەرچەندە هەموو جمووجوڵەكانی ئیسرائیل لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا لە الیەن بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەتكراوەتەوە، بەاڵم زۆربەی دووژمنانی كورد لەسەر ئەوە كۆكن كە ئیسرائیل لەبەر دەوڵەمەندی ژێرخانی ئابووری كوردستان بە تایبەتی نەوت چااڵكی هەیە و بوونی ئیسرائیل تەنیا بە نەوت نابەستنەوە لە كوردستاندا، بەاڵم دەبێت ئەوەش بزانێن كە نەوت گرنگترین فاكتۆرە ،چونكە دروست بوونی ناوچەیەكی سەربەخۆ بۆ كورد لەهەرێمی كوردستان لە عێراق خەونێكی لە مێژیینەی ئیسرائیلیەو و كوردستانی سەربەخۆ بە گەنجی شاراوی ئیسرائیل ناوی دەركردوە ،پرۆژەی گۆاستەوەی هێلی نەوتی كەركوك و موسل بۆ حەیفا ،یەكێك لە گرنگترین ستراتیژییەكانی ئیمپراتوری بریتانیا بوو لە رۆژهەاڵتی ناوەراست ،بەگەڕخستنەوەی ئەو نەخشەیە و راكێشانی بۆڕی نەوتی موسڵ بۆ بەندەرەكانی حەیفا لە بواری ئابوورییەوە گرنگییەكی تایبەتی بۆ ئیسرائیل هەیە كە دەتوانێت نەوتی عێراق هەناردەی گەۆرەترین پەاڵوگای ئیسرائیل بكات. لە دەهەی 1940بریتانییەكان ئەو كاتەی كە دەستەاڵتێكی بەرفراوانیان هەبوو لەناوچەكە پڕۆژەی هێلی گواستنەوەی بۆڕی نەوتی باكووری عێراقیان لە سوریاوە بۆ بەندەری حەیفا داڕشت ،بەاڵم لە ساڵی 1948 هاوكات لەگەڵ دروستبوونی واڵتی ئیسرائیل و سەربەخۆیی ئیسرائیل ئەم پڕۆژەییە دواخرا ئێستا كە ئیمكانی جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەییە فەراهەم كراوە ،هەرچەندە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە خەرجێكی زۆری دەوێت ،بەاڵم دەستكەوتەكانی بۆ ئیسرائیل شتێكی چاوەڕوان نەكراوە، بۆیە قسەكانی جۆزف پارتیسكی وەزیری ژێرخانی ئیسرائیل لە رۆژنامەی هائارتس كە لە مارسی 2003دا باڵوكراییەوە ئاماژە بەوەدەكات كە ئەم بۆڕی نەوتییە گرنگە بۆ داهاتی ئیسرائیل ،چۆن ئیسرائیل پارەیەكی زۆر دەدات بۆ كرێنی نەوت لە روسیە ئەوەش دەتوانی ئیسرائیل رزگار بكات.بە پێی ئەو بەرنامەی كە بۆ گۆاستەوەی بۆڕی نەوت دارێژراوە ئەم بۆری نەوتە لە واڵتێكی الوازی وەك ئەۆردونەوە تێدەپەڕێت كە كێشەییەكی ئەو تۆی بۆ ئیسرائیل نییە وتەنانەت هێرش ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بۆ ئەوە بوو تا ئیسرائیل توانای سەربازی خۆی هەڵسەنگێنێت كە توانای كۆنترووڵی سنوورەكانی خۆی هەیە. سوودی نەوتی عێراق چۆن دەچێتە بانكەكانی ئیسرائیلیەوە؟ الواز بوونی كۆمپانیا نەوتییەكانی عێراق وهێنانی كۆمپانیای بیانی بۆ بەرهەم هێنانی كەرتی تایبەت ،ئەو واڵتەی بەرەو الوازی بردوە و بۆتە هۆكارێكیش بۆ داڵڵەكانی نەوت لە ئاستی نێودوڵەتیدا ،هەر ئێستا نزیكی 65كۆمپانیای واڵتانی ئەوروپی و ئەمریكی و توركی لە ئاستی دەرخستنی نەوت لە عێراق و كوردستاندا كار دەكەن ،راكێشانی نەوتی
38 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
نوێژنكردنەوەی هێلی بۆڕی نەوتی كەركوك-حەیفا لە دەستووری كاری هەردوو الیەنی ئەمریكا و تەلئەبیبدایە ئەو واڵتە لە الیەن ئەو كۆمپانیانەوە كە بەشێكی زۆری لە بازاری بۆرسی جیهانیدا لەگەڵ كۆمپانیا ئیسرائیلییەكان پەیوەندیان هەیە و سوودی نەوتی ئەو واڵتەش بەشێكی دەچێتە حسابی بانكەكانی ئیسرائیلەوە ،كە ئەمەش بە مانای گەڕانەوەی ئەو سەردەمەییە كە كۆمپانیا بریتانییەكان دەستەاڵتیان بە سەر كۆمپانیا نەوتییەكاندا دەكرد لە رۆژهەاڵتی ناوەراستدا.ماوەیەك پێش هەفتەنامەی (ئەمریكن فری پرێس) لە هەواڵێكدا رایگەیاند ،كە كۆمپانیا ئیسرائیلییەكان بوونەتە خاوەنی كۆمپانیا نەوتییەكانی عێراق (ویكتۆر تۆرن) رۆژنامەنووسی ناوداری ئەمریكی لەم راپۆرتەدا ئاماژە بەوە دەكات كە ئەمریكا دوابەدوای پرۆسەی ئازادی عیراق هەوڵیداوە هێلێكی بۆڕی نەوت لە عێراقەوە بگەییەنێتە بەندەری حەیفا( ،ویكتۆر تۆرن) ئاماژە بە قسەكانی (تكس مارس) نووسەر و دەرهێنەری ناوداری ئەمریكی دەكات كە ئاماژەی بەوە كردوە كە ئیسرائیل جارێكی دیكە بە بیانووی بوونی چەكی كۆمەڵ كۆژ لە عێراقدا ،ئەمریكای بۆشەرێكی دیكە راكێشا و ئەمریكایش بە هۆی زلهێزییەوە دەیەوێت خواستەكانی ئیسرائیل جێبەجێ بكات تا ئەو والتە لە رووی ئابوورییەوە الواز نەبێت.لە درێژەی بابەتەكەدا ئەم پرسیارە هاتووەتە ئ��اراوە كە بۆ چی 50هەزار سەرباز و 13 بنكەی سەربازی لە عێراقدا دەمێنەوە بۆ دەبێت گەورەترین باڵیۆزخانە لە جیهاندا بالیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراقدا بێت( ،تكس مارس)بەم شێوەییە واڵمی پرسیارەكە دەداتەوە»لە راستیدا پڕۆژەكە ئەوەییە كە زەمینە بۆ ئیسرائیلێكی مەزن برەخسێت و باڵیۆزخانەی ئەمریكا بە ناوەندێكی مەزن بۆ دابەشكردنی نەوتی رۆژهەاڵتی ناوەراست كار بكات. بە پێی هەندێك بەڵگە بەشێكی زۆر لە كۆمپانیا نەوتییەكانی ئەمریكا، فەرانسە ،چینی لەالیەن كەسانێكەوە ئیدارە دەكرێن كە پەێوەندیان بە ئیسرائیلەوە هەیە ،كە رێژەییەكەی زۆر لە سوودی ئەو نەوتە دەچێتە سەرحیسابی بانكییەكانی ئیسرائیلەوە .ئەوەش رووداوێكە لەوانەییە كەمتر كەسێك ئاگاداری بێت. كۆمپانیا چینی و ئیسرائیلییەكان چۆن پێكەوە كار دەكەن؟ چین بە یەكەم واڵت لە روی هەناردەكردنی نەوتی جیهان هەژمار دەكرێت، كە تا ئیستا 25پااڵوگەی نەوتی دروستكردوە ،ئەمە لە كاتێكداییە كە دواین پااڵوەگەی نەوتی ئەمریكا لە ساڵی 1986دروستكراوە ،بەشداری بەهێزی كۆمپانیا چینیەكان لە عێراق و پەێوەندی ئەو كۆمپانیایانە لەگەڵ ئیسرائیل سناریۆییەكی دیكەیە بەمەستی نەوتی ئەو واڵتە لە الیەن سەرمایەدارەكانی ئیسرائیلەوە(.تكس مارس) لە وتوێژێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی (ئەمریكن فرن پرس) ژمارەییەك لە نهێنییەكان ئاشكرا دەكات و دەڵێت»ئەوەی راستی بێت ئەم هەموو پااڵوگە چینییانەی
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 39
كە كەرتی تایبەت بەڕێوەیان دەبات خاوەنی كۆمپانیاییەكان بنەماڵەی رۆچیلدەكانن ،كە ئەمەیش بەو ماناییە پارەی نەوتی عێراق دەچێتە سەر حیسابە بانكییەكانی تەلئەبیبەوە» ئاماژەیش بەوە دەكات» كە هەر لە سەرتای (مائۆتسە تۆنگ)بۆنیادنەری كۆماری چین ،سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند ،كە الیەنگری بیر و ڕای لنینە كە پەێوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ چینییەكان هەبوو و هیج جێگای شك و گۆمان نییە كە بەڵێن ئەم پەێوەندییە لە الیەن ئیسرائیل و ئەمریكاوە بووە» ،نووسەر بە بەڵگەوە دەڵێت»(جاناتان پەالرد)ئەمریكاییەكی بە رەگەز جوویە كە هەموو نهێنیەكانی مێژووی ئەمریكا ونهێنییەكانی سەربازی ئەمریكای بە ئیسرائیل داوە ،تەنانەت بە چینیشی فروشتوون.هیچ جێگای شك و گومان نییە كەچینیەكان دەیانەوێت سەدەی بیست و یەك بكەنە سەدەی دەستەالتداری ئیسرائیلییەكان ،رۆچیلدەكانی چین وەك نموونەیەك لە كۆمۆنیستیكی سەرمایەداری تماشا دەكرین ،ئەمە لە كاتێكداییە كە (گۆلد من ساچ) یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیایەكانە لە ژێر دەستەاڵتی رۆچیلدەكانداییە و هەزاران ئەنباری لە چین دروستكردوە تا بتوانن ئەو وەزەییەی بەدەست دێت لەوێ ئەنباری بكات و ئەمەیش هۆكارێك تا ئەمریكا رووبەرووی كێشەی ئابووری ببێتەوە و چینیش گەشە بە ئابووری خۆی بدات.ئەگەر تماشای گرێبەستە نەوتییەكانی عێراق بكەین لە پشتی ئەم كرێبەستانەوە ناروونییەك دیارە و چین 5گرێبەستی لەگەڵ عێراق ئەنجامداوە كە هەمووی ئەم كۆمپانیایانە لە الیەن رۆچیلدەكانەوە ئیدارە دەكرێن ،رۆچیلدەكان لە ساڵی 1990پایتەختی ئیسرائیل تەلئەبیب یان بە شاری سسپی ناوزەدكرد» كە تكس مارس نووسەری ئەمریكی لەمبارەییەوە دەڵێت» نەوتی عێراق لە دەستی كۆمپانیا چینییەكاندایە كە لە الیەن رۆچیلدەكانەوە ئیدارە دەكرێت و ئەوانیش دەیفروشن. چینیەكان لە بازرگانییەدا لەگەڵ ئیسرائیل سوودی خۆیان دەبن ،لە كاتێكدا بازرگانی ئەمریكا بەرەو الوازی دەڕوات « ،گۆلدمن ساچ روڵێكی حەیاتی گێراوە بۆ گەشەكردنی ئابووری چین لەكاتێكدا بانكیكی شانگهای و هۆنگ كۆنگ دەبێتە گەورەترین ناوەندی دارایی لە جیهان كە لەوانەییە هۆكارەكەی ئەوە بێت ،هەنری پاولسۆن بەڕێوەبەری گۆلدمن ساچ وەزیری خەزێنەداری جۆرج بووشە و 70جار سەردانی چینی كردوە.ویكتۆر تۆرن نووسەری ئەمریكایی دەڵێت»هەرچەندە خوینی زۆر سەربازی ئەمریكای رژاوە و بە ملیار دۆالریش خەرجی پرۆسەی ئازادی عێراق كراوە ،بەاڵم نەتیجەی تەواویی ئەو هەوڵ ماندوو بوونانە ئەوەییە كە چین و ئیسرائیل سوود لەم پرۆسەییە دەبینن ،لەماوەی 5ساڵی رابردوو دا كۆمپانیا چینییەكان لە كۆمپانیاكانی ئەكسۆنی موبایڵ گەورەتر و بەهێزتربوونە. ئا :ئیسرائیل -كورد
ئیسرائیل -کورد
بۆ ئەو كەسانەی كە دەبێ لە بارەی جوو و ئاینی یەهودی بزانن
ئایا جوویەكان دەناسن؟
بۆشایی ناسینی نەتەوە یان كلتور یان فەرهەنگ و ئاینێكی جیاواز دەبێتە هۆی بێ متمانەیی بەرامبەر بە كەسەكان .بێ متمانەییەكی واش بەش بە حاڵی خۆی رێگەخۆشكەرە بۆ زیاتربوونی رق و دووركەوتنەوە لە نەتەوەكانی تر. هەموومان بەرامبەر بە هەندێ شت كە لەبارەیانەوە ناسینمان كەمە پێشدادوەری دەكەین .زەینی مرۆڤ پڕە لە ئەفسانە و خەیاڵ و دەنگۆی جۆراوجۆر كە بە درێژایی ژیانی دەیبیستێت. لە راستیدا ئاینەكانی تر تا چ رادەیەك جوو دەناسێت؟ لە الیەكی ترەوە كەسێكی جوو تا چ رادەیەك لە نەتەوە و ئاینەكانی تر گەیشتووە؟ لەم دێڕانەدا هەوڵمان داوە خوێنەران لەگەڵ جوودا ئاشنا بكەینەوە ،فەرهەنگ
و شێوازی ژیانی جوو شرۆڤە بكەین .چونكە ناسینی یەكتر بە تێگەیشتنی بەرامبەر دەبێتە هۆی لێك تێگەیشتنی هاوبەش و زیاتر. جوویەكان بڕوایان بە چی هەیە؟ جوویەكان ،بەنی ئیسراییل یان كەلیمیەكان شوێنكەوتوانی ئاینی جوو و (تەورات)ن كە لە (مووسا)وە پێیان گەیشتووە .ئاینی جوو وەك ئاینەكانی تر كۆمەڵێك بیر وباوەڕی لە خۆ گرتووە هەرچەند پابەندی بەم بیر وباوەڕانە مەرجی جوو بوون نیە. ئاینی جوو سێ بنەما و ئاراستەی سەرەكی هەیە: -1خوڵقێنەری جیهان.
40 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
-2بە تاقانەدانانی خوا و پەیمان لەگەڵیدا. -3تەورات كە فەلسەفەی جووی تیا هاتووە. مووسا كوڕی میمۆن فەیلەسوفی جوو لە سەدەی دوانزەی زاینی كە لە نێو جوویەكاندا بە (هارامبام) ناسراوە ،بیر وباوەڕی جوو لە سێنزە بنەمادا شرۆڤە دەكات: -1خوا هەمیشە چاودێری دەكات. -2تاقانەیە. -3جەستە نیە و هاوشێوەی جەستە نیە. -4هەتاهەتاییە. -5پێشگۆییەكانی م��ووس��ای پێغەمبەر راس��ت��ە و ل��ە س���ەرووی پێغەمبەرەكانەوەیە. -6تەورات ئاسمانیە. -7تەورات یەك دانەیە و هاوشێوەی نیە. -8خوا ئاگای لە بیر و كرداری مرۆڤە. -9خوا پاداشتی كاری چاكە ئەداتەوە و كرداری خراپ سزا دەدات. ( -10ماشیح) كە رزگاركەری مرۆڤە دێتەوە. -11مردووان لە داهاتوودا زیندوو دەبنەوە. -12قسەی پێغەمبەران راستە. -13تەنها دەبێ عیبادەتی خوا بكرێت. ئەم بنەمایانە پایەی سەرەكی ئاینی جوویە ،هەرچەند پێویستیی بیر وڕای هەندێ لەم بنەمایانە لە الیەن كۆمەڵێك زانای جوووە رەخنەی لێگیراوە. ئاینی جوو باسی هەندێ مەسەلە دەكات وەك چییەتی خوا ،مرۆڤ ،بوون، ژیانی مرۆڤ و قیامەت .لە ئاینی جوودا تاك هاندەدرێت كە خۆی وەك تاك لەبارەی ئەم مەسەالنەوە بیر بكاتەوە ،توێژینەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بكات و لەگەڵ كەسانی تردا وتووێژ بكات .زانایانی ئاینی جوو كە پێیان دەوترێت (خاخام) لە هەزاران ساڵی رابردوو لەمبارەیەوە تا ئێستا سەرقاڵی باس و توێژینەوەن .جوو بە گشتی پەیوەندییەكان لە بەر چاو دەگرێت :پەیوەندی لە نێوان خوا و مرۆڤ ،پەیوەندی لە نێوان مرۆڤەكان ،پەیوەندی لە نێوان مرۆڤ و بوونەوەرەكانی تر .تەورات باسی پەیدابوون و دروستبوونی پەیوەندییەكی وەها دەكات لە نێوان خوا و نەتەوەی بەنی ئیسراییل (جووكان) .تەورات ئەو ئەركەی لە سەر شانی هەر یەك لە الیەنەكانە كە دەست نیشانی دەكات، هەرچەند جوو لەم نێوانەدا هەندێ ناكۆكی بیر وڕای تیایە سەبارەت بەو شتانە .هەندێكیان دەڵێن ئەم ئەركانە یاسای هەمیشەیی و نەگۆڕن كە لە الیەن خواوە نازیل بووە (روانگەی جوو ئورتودوكسیەكان) ،هەندێكیان دەڵێن ئەم یاسایانە لە الیەن خواوە نازیل بووە ،بەاڵم بە تێپەڕبوونی كات شیاوی گۆڕینە (روانگەی كالسیكیەكان) .هەندێ تریشیان بڕوایان وایە ئەم ئەركانە بە گشتی رێنمایین كە تاك ئازادە جێبەجێی بكات یان نەیكات (روانگەی قوتابخانەی چاكسازییەكان). جووبوون یەكەمین روانگەی تاك خواییەوە لە نێو ئاینەكاندا كە پێی دەوترێت ئاینی ئیبراهیمی ،لە سەر بنەمای ئاسمانی بۆ مووسا سەقامگیر بووە .لەوڕوەوە ئاینێك لە سەر بنەمای ئاسمانی دابنرێت وەك نموونەی
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 41
ئاینەكان دانراوە و چاوی لێكراوە .گرنگترین بەڵگە و پەیام كە لە خواوە لە رێگای مووسای بەنی ئیسراییل راگەیەنراوە دە فەرمانی پێدەڵێن كە ئەمانەی الی خوارەوەن: -1من خوا خوڵقێنەری تۆم كە تۆی لە دیل و كۆیلەتی میسر رزگار كرد. -2تەنها یەك كەس هەیە بۆ پەرەستش ئەوەش منم .هیچ وێنایەك چ ئەوەی لە سەر زەوی و چ ئەوەی لە ئاسمانە یان لە ئاودایە پەرەستشی مەكە. -3ناوی خوای خوڵقێنەرت بە بێهۆ مەهێنەرە سەر زمان (كەڵكی خراپی لێوەر مەگرە). -4رۆژی شەممەت لە بیر بێت تا پیرۆزی بكەیت. -5رێز لە باوك و دایكت دابنێ. -6كەس مەكۆژە. -7زینا مەكە. -8دزی مەكە. -9لەبارەی مرۆڤەكانەوە بە درۆ شایەتی مەدە. -10چاوی تەماح مەبڕە سەر ماڵی خەڵك. لە سەر ئەم بنەمایانە ئاین تەنها كۆمەڵێك ئامۆژگاری ئەخالقی و مەسەلە نیە سەبارەت بە ژیان بەڵكو ئاین كۆمەڵێك یاسا و بەرنامەیە كە ژیانی هەموو كۆمەاڵیەتی مرۆڤەكان لە خۆ دەگرێت. كتێبی پیرۆزی جوویەكان چییە؟ كتێبی پیرۆزی جوویەكان(تەنەخ)ە كە بریتیە لە (پەیمانی كۆن) كە ئەوەش دەبێتە سێ بەشەوە: -1تەورات: تەورات كتێبێكی ئاسمانییە لە سەر بنەمای بیر وباوەڕی مووسا وەك شەریعەت یان یاسا كە بنەمای بیر وڕا و فەلسەفە و شەریعەتی ئاینی جوو پێكدێنێت كە خۆی لە پێنج كتێب پێكهاتووە. أ -پەیدابوون. ب -دەرچوون. ت -الوییەكان. ث -ژمارەكان. ج -تەسنیە. ت��ەورات بە خوڵقاندنی جیهان دەست پێدەكات و بە مردنی مووسای پێغەمبەر كۆتایی پێدێت ،هەموو فەرمان و رێساكان كە جوویەك پێویستە جێبەجێی بكات ( 613فەرمان) ،ئەم فەرمانانە لە تەوراتەوە سەرچاوەیان گرتووە. -2نڤیئیم: دووهەمین بەشی تەنەخ پێكهاتەیەكە لە بیر وڕای پێغەمبەرەكان كە پاش مردنی مووسای پێغەمبەر تا سەرەتاكانی دروستكردنی پەرەستشگەی دووهەمی ئورشەلیم بۆ ماوەی هەزار ساڵ رێنمایی خەڵكیان پێكردووە.
ئیسرائیل -کورد
پێغەمبەرانی جوو بە گشتی 55كەس بوون كە 48كەسیان پیاو و 7 كەسیان ژن بووە (بە پێی لێكدانەوەكان ،پێغەمبەرانی جوو زۆر قۆز و جوان بوون ،بەاڵم ئەم 55كەسە ئەم پێغەمبەرانەن كە بۆ جیلەكانی دوای خۆیان كاریگەریان هەبووە) .كتێبی پێغەمبەرانی جوو لە پەیمانی كۆندا بریتیە لە :یووشەع ،دادوەران ،سامۆییل ،پاشاكان ،یەشەعیا (ئەشعیا) ،یەرمیا (ییرمیا) ،حزقیال ،هووشەع ،عامووس ،یۆنا (یونس) یان هەمان میخا، ناحوم ،حەبەقوق ،سەفێنیا ،حەگی ،زخەریا (زەكەریا) و مەالخی (مەالكی).
و لە ماوەی 1500ساڵ پێش ئێستا لە 37بەرگ لە بابل (مزرپۆتامیا) توێژینەوەی لە سەر كراوە كە لەو سەردەمەدا ناوەندی فەلسەفە و بیرۆكەی جوو بووە و ناوەندی بیر وباوەڕەكان بووە ،تەنانەت زانكۆی ئاینی جوو لەوێوە چاالك كراوە ،هاوكات لە ئێراندا كۆكرایەوە و رێكخرا .تەلموودی بابلی تێروتەسەل ترە و باسەكانی دەوڵەمەندترە لە تەوراتی یەروشەلیمی ،لەوڕوەوە زیاتر توێژینەوەی لە سەر دەكرێت. بە رێكخستنی تەلموود بابەتەكانی تەوراتی بە شێوەی نووسراو كە لە سەردەمی مووسا و پێغەمبەرەكانی جوو جیل بە جیل گوازراوەتەوە ،رێكخراون و ئەگەری لەناوچوون و لەبیركردنیان نەبووە .وەك چۆن لە تەورات (سفری تەسنیە )13-8 : 17نووسراوە پاش پێغەمبەر لیژنەی چارەسەركردنی ناكۆكیەكان بۆ كاروباری ئاینی ،كۆمەڵەی زانایانی ئەو ئاینەن كە بە پێی بەڵگەكانی بنەمای لێكدانەوەی تەورات و كەڵك وەرگرتن لە ژیریی مرۆڤ لەو چوارچێوەیەدا وەاڵمدەری خەڵك ببێتەوە .بە پێی تەورات و ئەو داب ونەریتەی كە لە مووسای پێغەمبەرەوە گەیشتووەتە جووكان هەندێ شێوازی تایبەت بۆ لێكدانەوەی تەورات لە ئارادایە كە بەناوبانگترینیان لە چەندین ریزبەندی جۆراوجۆر لە 13شێواز یان 37بنەما لە تەلموود رێكخراوە .روونە هەموو كەسێك بە پێی روانگەی خۆی دەتوانێ لێكدانەوە و هەڵسەنگاندنی تەورات بكات كە هاوتەریب بێت لەگەڵ شێوەی تەوراتی نووسراوەدا.
-3كەتووبیم (نووسراوەكان): بە سێیەمین بەشی تەنەخ دەوترێت كە بریتیە لە: مەزامیر (زەب��وور)ی داود ،سروودەكانی سلێمان ،كۆمەڵگە ،سروودی سروودەكان ،كتێبی ئەیوب ،رۆت ،وتەكانی ئەرمیا ،كتێبی ئەستەر ،دانیال، عزرا ،نەحەمیا ،مێژووی رۆژەكان. لە كاتی تەوراتەوە كە مووسای پێغەمبەر دەستی پێكرد بە شێوەی وتار دەیوتەوە كە پێی دەوترێت (هەالخا) .چونكە لە زۆربەی بواردا بە شێوەی نووسراو لە تەوراتدا هاتووە ،بەاڵم شێوەی جێبەجێكردنەكەی پێویستی بە شرۆڤە هەیە .ماوەی چل ساڵ مووسا بە شێوەی وتار بۆ نەتەوەی بەنی ئیسراییلی دەوتەوە .ئەوانەش جیل بە جیل دەگوازرایەوە بۆ داهاتوو .كاتی وێرانكردنی پەرەستشگەی دووهەمی ئورشەلیم و پەرتەوازەبوونی جووكان، جۆری فێركاری ئەم وتارانەی تەورات بە شێوەی نووسین قورس بوو لە سەر جووكان .ئەم وتارانە 1800ساڵ پێش ئێستا لە الیەن زانایەكی جوو بە ناوی (رەبی یەهوودا هەناسی) بە هاوكاری هەندێ لە زانایانی تر ئەو كۆمەڵەیەیان لە شەش بەرگ كە بریتی بوو لە 63نامیلكە بە ناوی (میشنا) كۆیان كردەوە. میشنا بە شێوەیەك رێ��ك نەخرابوو كە بتوانێ وەاڵم���دەری هەموو پرسیارەكانی ئاینی جوو بێت بەڵكو بۆ ئەوە رێكخرابوو تا یارمەتیدەر بێت بۆ زانایانی جوو لە كاتی بڕیاردان و دەركردنی فەتوا لەبارەی مەسەلەیەكی ئاینیەوە. میشنا یاسا و دەرەنجامی باس و توێژینەوەی زاناكان بە شێوەی كورت و پوخت و بەسوود بەیانی دەكات .لەوڕوەوە بەمزوانە پاش دروستكردنی میشنا و كۆكردنەوەی لێكدانەوەكان كە بریتیە لە بابەتەكانی میشنا و سەقامگیركردنی یاساكان بە كەڵك وەرگرتن لە فێركارییەكانی تەورات بە شێوەی نووسراو لە زانكۆ ئاینەكانی ئەو كات كە دەستی پێكردبوو ،دەرەنجام كتێبێك بە ناوی (گمارا) كە بە واتای تەواوكەر دێت لە بەر دەستی توێژەران دانرا.
شولحان عاروخ: پاش كتێبی تەلموود هەندێ لێكدانەوە و راڤەی جۆراوجۆری لە سەر نووسراوە .بە پێی تێروتەسەلبوونی تەلموود ،كۆمەڵێك زانای جوو یاسا و لێكدانەوەیان كۆكردەوەتەوە كە لەم كتێبەدا شولحان عاروخ بە پێی هەموو یاساكان 400ساڵ پێش ئێستا بۆ خەڵك رێكخراوە. شولحان عاروخ وەك كتێبی شرۆڤەی مەسەلەكان دەژمێردرێت كە هەموو كەس ئەگەر زمانی عیبری بزانێت دەتوانێ بیخوێنێتەوە و بە ئاسانی وەاڵمی پرسیارەكانی وەربگرێتەوە .شولحان عاروخ لە 4بەش پێكهاتووە: -1رێنمایی سەبارەت بە كاروباری رۆژانە ،تەندروستی ،نوێژی جۆراوجۆر، نوێژی رۆژانە ،رۆژی پیرۆزی شەممە (شەبات) و جەژنەكانی تر و رۆژەكانی تر. -2رێنمایی سەبارەت بە گۆشتی حەالل و حەرام و خواردنەكان (كشروت)، سەدەقەپێدان ،نەخۆش و پزیشك ،پرسە و خۆشی. -3رێنمایی سەبارەت بە هاوسەرگیری و تەاڵق و بارودۆخەكانی. -4رێنمایی سەبارەت بە كڕین و فرۆشتن ،ئەمانەتەكان ،كاروباری ماڵی و دادگاكان.
-4تەلموود: بە كۆكراوەی میشنا و گمارا دەوترێت (تەلموود) ،بە واتای فێركاری و پەروەردەیە .دوو تەلمود هەیە: أ -تەلموودی یەروشەلمی كە لە ماوەی 100ساڵ پاش دابینكردنی میشنا لە ئورشەلیم رێكخرا. ب -تەلموودی بابلی كە نزیكەی دوو سەدە پاش تەلموودی یەروشەلیمی
جوو كێیە؟ لە وەسفێكی گشتیدا جوو ئەو كەسەیە دایكی جوو بێت یان بە پێی فێركاریی وردی ئەم ئاینە هاتبێتە ناو ئاینی جوو .تەنانەت ئەگەر كەسێك باوكی جوو نەبێت ،بەاڵم دایكی جوو بێت و داب ونەریتی جووش جێبەجێ نەكات ،ئەم كەسە بە جوو دەژمێردرێت .ئەگەر كەسێك باوكی جوو بێت، بەاڵم دایكی جوو نەبێت ،هەرچەند بە پێی ئاینی جوو پەروەردەش كرابێت
42 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
ئەوا جوو ناژمێردرێت ،جیا لەوە لە كاتی باڵغبوونی دا وەك كەسێك كە جوو نیە و ئەیەوێت ببێتە جوو ،قۆناخەكان تێپەڕێنێت و ببێتە جوو. لە ئاینی جوودا ریكالمكردن بۆ ئاینەكەیان رێگەپێنەدراوە ،كەسێكی جوو ناتوانێت كەسێكی تر ناچار بكات بێتە سەر ئاینی جوو .هەر كەسێك بیەوێ ببێتە جوو بە زۆر نیە ،تەنها بە خواست و حەزی خۆیەتی چونكە مرۆڤایەتی و بەدەستهێنانی زانست و فێربوون و تەنانەت خواناسین بە زۆر نیە و بە حەزە. ئەم یاسایانە لە رۆژی یەكەمین رۆژەكانی پەیدابوونی جوووە بوونی هەبووە و لە تەورات دا ئاماژەیەكی زۆر بە ئەم رستانە دراوە« :ئەم كەسە بێگانانە كە نێو ئێوەدا دەژین»« ،كەسانی بێگانەی دروستكار» .لەگەڵ ئەوەی كەسێك سەرەتا جوو نەبووە بە تێپەڕكردنی قۆناخەكانی بۆ جووبوون ،هیچ جیاوازییەكی لە نێوان ئەو و جوولەكانی تردا بوونی نیە. لە جوودا جەخت لە سەر ئەوە دەكرێتەوە بۆ رازیكردنی خوا و رۆیشتن بۆ بەهەشت خۆ نابێ سەداسەد جوو بیت ،بەڵكو مەرجی سەرەكی چاكبوونە. هەروەها بنەمای هەموو سیستمێكی بیر وڕا دەبێ لە سەر مرۆڤایەتی و مرۆڤدۆستی دابنرێت .جوو بۆ گیانی هەموو مرۆڤێك بەها دادەنێت و بڕوای وایە هەر كەس یارمەتی مرۆڤەكانی تر بدات ،ئەو كەسە خۆشەویستە چ جوو بێت یان ناجوو كە پاداشتی خۆی وەردەگرێت. بەهای مرۆڤ لە جوودا ئەوەندەیە كە لە زمانی عیبری دا وشەی (ئادەم) كە زمانی عەرەبی ئەوەی لە عیبرییەوە وەرگرتووە وەك ناو لە سەر مرۆڤ دادەنرێت و ئەوەش وەك رێزێكەوە بۆ مرۆڤ كە هەموو مرۆڤەكان لە یەك شتن و بەرەو یەك ئاراستە دەڕۆن ،ئەم وشەیە هەرگیز كۆ ناكرێتەوە و بە شێوەی تاك بە كار دێت و دەنووسرێت چونكە كاملبوونی مرۆڤ و ئاشتی و وەفاداری تەنها لە رێگای یەكبوونەوە دروست دەبێت. لە ئاینی جوودا كەسێك بە هۆی بیر وباوەڕیەوە روانەی بەهەشت یان جەهەنەم ناكرێت .لە روانگەی جوووە هەموو مرۆڤەكان یەك ریشەیان هەیە و فەلسەفەی خوڵقاندن و ژیانی مرۆڤ لەم ئاراستەیەدا كاملبوون و گەیشتنە بە جیهانی نەمری .لە روانگە جوو هەموو مرۆڤێك هەر لە پێغەمبەرانەوە بگرە تا مرۆڤەكانی تر شیاوی هەڵەكردنن ،هیچ كەسێك لەویتر وەبەرتر نیە و تەنها جیاوازی لەمەدایە كە هەرچەند كەسەكان زیاتر وریا بن ئاستی كۆمەڵگە بەرامبەر بە رەفتاری ئەو كەسە جیاواز دەبێت ،لەوڕوەوە لە جوودا سزای كەسێكی پایەبەرز لەگەڵ كەسێكی ئاساییدا بە یەك شێوەیە. لە روانگەی جوو هیچ كەسێك مافی ئەوەی نیە كڕنۆش بۆ پێغەمبەران بەرێت و پەرەستشیان بكات .چونكە ناخی مرۆڤ لە ناخی خوڵقێنەرەوە نزیكە ،پاش تێپەڕبوونی دۆخە رۆحیەكان دەتوانێ لەم جیهانەدا بگاتە هەتاهەتاییبوون ،بەاڵم هەرگیز پەرەستش ناكرێت .لە پەرەستشگەی جوودا هیچ جۆرە وێنە و پەیكەرەیەك دانانرێت ،هیچ جوویەك لەو شوێنەی كە پەیكەر یان وێنەیەكی مرۆڤ یان ئاژەڵ دانرابێت ناتوانێ نوێژ بكات. باپیرانی جوویەكان: پێكهاتنی نەتەوەیەك بە ناوی بەنی ئیسراییل دەگەڕێتەوە بۆ پێش مووسای پێغەمبەر كە پێی دەوترێت (كەلیموڵاڵ) و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 43
ئیبراهیمی پێغەمبەر ( )3750ساڵ پێش ئێستا .ئیبراهیم لە شاری ئوور نزیك لە رووباری فرات لە بابل لەدایك بوو ،سەرەتا ناوی ئابرام بوو .منداڵی مێژوو بوو كە لە رێگای بت فرۆشتن بژێوی ژیانی دەردەهێنا .ئابرام هەر لە منداڵییەوە ناكۆك بوو لەگەڵ باوكیدا كە بتی دەفرۆشت .دەرەنجام لە سەر باوەڕی خۆی دەستی كرد بە فێركاری خەڵك. ئابرام هەوڵیدا باوكی بت نەفرۆشێت و نەیپەرەستێت .رۆژێكیان كە بە تەنها لە دوكانی باوكیدا دەبێت و هەموو بتەكانی شكاند و تەنها بتە گەورەكەی هێشتەوە پاشان تەورەكەی نایە سەر شانی بتە گەورەكە .كاتێك باوكی گەڕایەوە و ئەو دیمەنەی بینی لە ئابرامی پرسی «چی روویداوە» ،ئابرام وتی« :بتەكان كەوتنە گیانی یەكتر و بتە گەورەكە ئەوانی تر تێكشكاند». باوكی وتی« :زۆر گاڵتەئامێزە .ئەم بتانە زیندوو نین و هێزیان نیە تا دەست بدەنە كارێكی وا ».پاشان ئابرام وەاڵمی دایەوە« :كەواتە بۆچی ئەوانە پەرەستش دەكەیت». دەرەنجام تاقانە خواكەی ئابرام پێی وتبوو :ئەگەر خانوو و شوێنەكەی بەجێ بهێڵێت ،خواوەند نەتەوەیەكی گەورەی بۆ دابین دەكات و بەرەكەتی
ئیسرائیل -کورد
پێدەدات .ئابرام وەاڵمی خوا تاقانەكەی خۆی دایەوە و رۆیشت ،لەو كاتەوە هاوپەیمانی لە نێوان نەتەوەی جوو و خوا دروست بووە .ئەم هاوپەیمانییە لە جوودا گرنگییەكی بنیاتییە چونكە پەیمانێكیان لەگەڵ خوادا هەیە كە بریتیە لە ماف و ئەركی هەردووال بە هۆی پەیمانەكەیانەوە .بە تێپەڕبوونی كات بارودۆخی ئەم پەیمانە روونتر بووە و دەرەنجام تەوراتیان بۆ دابین كرا .ئابرام بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت شایانی ئەم پەیمانەیە دەبوایە دە تاقیكردنەوەی تێپەڕ بكردبا كە یەك لەوانە بەجێهێشتنی ماڵ و شوێنەكەی بوو. ئابرام خەمی ئەوەی لە دڵ بوو بەسااڵچوو بوو لە هەمان كاتدا منداڵی نەبوو .هاوسەرە دڵسۆزەكەی ناوی سارا بوو دەیزانی كە تەمەنی دووگیانی نەماوە و بۆیە پێشنیاری كارەكەرەی خۆیانی بە ئابرام كرد كە بیكاتە هاوسەری خۆی تا منداڵی لێبێت .لە سەر ئەم چیرۆكانە هاجەر كچی فیرعەون بووە كە لەو سەردەمەدا كە لە میسر كاری كردووە پێی دراوە .هاجەر كوڕێكی بۆ ئابرام هێنا ناوی ئیسماییل بوو كە هەم موسلمانەكان و هەم جووكان بە جەد و گەورەی عەرەبەكانی دەزانن. كاتێك ئابرام 100سااڵن بوو ،سارا تەمەنی 90سااڵن بوو .خوا بەڵێنی كوڕێكی بە سارا دا .خوا ناوی ئابرامی گۆڕی بۆ ئیبراهیم كە لە عیبری دا بە واتای «باوكی خەڵكی زۆر» و ناوی سارای گۆڕی بە سارا بە واتای (شازادەی من) .سارا بۆ ئیبراهیم كوڕێكی بوو ناویان نا ئیسحاق كە بە واتای پێكەنینە و هێمای دڵخۆشی و شایی ئیبراهیم بوو بە هۆی لەدایكبوونی ئیسحاقەوە .ئیسحاق جەد و گەورەی نەتەوەی جوویە.
ئیسحاق دەیەمین و دژوارترین تاقیكردنەوەی ئیبراهیم بوو :خوا بە ئیبراهیم وتبوو كە ئیسحاق قوربانی بكات .لە سەر بڕوای جووكان ئیسحاق دەیزانی دەبێ قوربانی ببێت ،بەاڵم هیچ بەرگرییەكی لە خۆی نەكرد و لەوڕوەوە ئامادەیی خۆی پیشان دا .لە دوایین ساتەكاندا خوا فریشتەیەكی ناردووە تا لە بری ئەو قوربانیی بكەن و بەرگری لەو قوربانییە بكرێت .ئاینی جوو ئەم چیرۆكە وەك هێمایەك لە خواوە دەهێننەوە كە ناكۆكە لەگەڵ قوربانیكردنی مرۆڤەكان. پاشان ئیسحاق لەگەڵ (ربەكا) هاوسەرگیری كرد كە دوانەیەكی كوڕی بۆ هێنا بە ناوی (یاقوو) و (عیسوو) .یاقوو چوار ژنی هێنا و دوانزە كوڕی بوو .بە پێی ت��ەورات یاقوو پاش چەندین ساڵ كاركردن بۆ كوڕی مامی خۆی و دووری لە خێزانەكەی گەڕایەوە بۆ نیشتمانەكەی و ویستی لەگەڵ عیسووی برایدا ئاشت ببێتەوە .یاقوو پێش ئەوەی بڕوات بۆ الی براكەی، هەموو هاوسەر و كوڕ و دارایی و كەلوپەلەكەی ناردە ئەوبەری رووبارەكە تا بە تەنها شەو بە سەر بەرێت .ئەو شەوە تا دەمەوبەیانی لەگەڵ پیاوێكدا موناقشەی كرد .بەیانی دەركەوت ئەو كەسە فریشتەیە و یاقووی كردووەتە كەسێكی پیرۆز كە لە وشەدا یاقوو بە واتای (ئەو كەسەیە كە لەگەڵ خوادا زۆرانبازی كردووە) یان (پاڵەوانی خوا) .جووكان چونكە نەوەی (یاقوو)ن بە بەنی ئیسراییل دەناسرێن .دوانزە كوڕەكەی یاقوو جەد و گەورەی نەتەوەی ئیسراییلن كە یوسف یەكێك لەو كوڕانەیە و خێڵەكانی ئیسراییل بەو ناوانەوە ناو نراون.
44 Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011
برا گەورەكانی یوسف بەخیلی پێدەبەن چونكە یاقوو بە خۆشەویستترین كوڕی خۆیی دادەنا و خەونی بەوەو بینیبوو كە یوسف رێبەرایەتی براكانی دەكات .براكانی (یوسف)یان لە بازاڕی كۆیلەكاندا فرۆشتیانە كۆیلەكڕەكان و باوكیان بەوە رازی كرد كە یوسف مردووە .یوسف گەیەنرایە میسر و چونكە لە لێكدانەوەی خەوندا زۆر كارامە بوو بردیانە دەرباری فیرعەون. لە كۆتاییدا بنەماڵەی یوسف لە میسردا جێگیر بوون ،بەاڵم بە تێپەڕبوونی كات نەوەكانی لەم واڵتەدا بوون بە كۆیلە و لە ژێر دەسەاڵتی فیرعەونەكانی میسردا سەردەمانێكی زۆر دژواریان تێپەڕاند .بە پێی تەورات نەتەوەی بەنی ئیسراییل بە شێوەی پەرجۆئاسا لە ژێر دەسەاڵتی فیرعەون و میسر رزگاریان بوو .ئەم نەتەوەیە لە رێپێوانێكی درێژخایەن گەیشتنە دەشتی سینا .لێرەدا بوو كە خوا بووە هاوپەیمانی نەتەوەی جوو :ئەگەر من پەرەستش بكەن و لەم هاوپەیمانییە پەیڕەوی بكەن ،دەبنە خۆشەویستترین نەتەوە و نەتەوەی پیرۆز .تەورات لە الی جووكان كتێبی ئاسمانییە و بەنی ئیسراییل تێكڕا وتیان« :ئەو شتەی خوا وتوویەتی ئێمە جێبەجێی دەكەین». پاش مردنی مووسای پێغەمبەر جێگرەكەی كە ناوی (یووشەع) بوو جووكانی هێنایە واڵتی پیرۆز و لەوێ ژیانیان دەست پێكرد و حكومەتیان پێكهێنا ،پەرەستشگەی (ئورشەلیم)یان لە سەردەمی (سلێمان)ی پاشا بینا كرد .جووكان پاش 850ساڵ نیشتەجێبوونیان لەو خاك و ئاوە بە دەستی (بەختونەسر) فەرمانڕەوای بابل دەست بە سەر كران و بە كۆیلەیەتی بردیانیان و دوای 70ساڵ بە فەرمانی كورەش پاشای ئێران دەرفەتیان پێدرا بگەڕێنەوە واڵتی خۆیان و دیسانەوە پەرەستشگەی ئورشەلیم بینا بكەنەوە .پەرەستشگەی دووهەم پاش 420ساڵ ( 68بۆ )70ی زایینی لە الیەن رۆمیەكانەوە وێران كرا ،جووكان لە سەرانسەری ئەوروپادا پەرش و باڵو ببوونەوە. جوویەكانی ئەشكنازی و سەفارادی:
Israel-Kurd NO: 20 Feb 2011 45
جووی ئەشكنازی بەو جوولەكانە دەوترێت كە بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا ،فەرەنسا و ئەوروپای رۆژهەاڵت. جووی سەفاردی بەو جوولەكانە دەوترێت كە بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەسپانیا ،پورتوگال ،ئیتالیا ،ئەفریقای باكوور و رۆژهەاڵتی ناوەڕاست. تا سەدەی پانزەهەمی زاینی نیوەدوورگەی ئیبری (ئەسپانیای ئەمڕۆ)، باكووری ئەفریقا و رۆژهەاڵتی ناوەڕاست هەموویان لە ژێر دەسەاڵتی موسڵماندا بووە كە بە گشتی ئیجازەیان بە جووكان دەدا لەم ناوچانەدا هاتۆچوو بكەن .كاتێك پاشای كاسولیكی ئەسپانیا فەرمانی دەركرد جووكانی ئەم واڵتە لە ساڵی ()1493ی زاینی دەربكرێن ،زۆربەی جووكان پەنایان بردە بەر كۆمەڵگەكانی تری جوونشین وەك هۆڵەندا ،ئیتالیا ،نیوەدوورگەی باڵكان ،توركیا ،باكووری ئەفریقا و رۆژهەاڵتی ناوەڕاست. وشەی ئەشكنازی لە وشەی عیبری سەدەی ناوەڕاست وەرگیراوە بە واتای (ئەڵمان)ە و سەفاردی لە وشەی عیبری بۆ ئەسپانیەكان وەرگیراوە. ئەشكنازی و سەفاردییەكان لەبارەی یاسای گشتی و تەورات و بنەمای ئاینیانەوە هیچ جۆرە ناكۆكی و جیاوازییەكیان نییە .بیر وباوەڕی جووكانی سەفاراد لە بنەمادا هاوشێوەی قوتابخانەی ئورتودۆكسی جوویە ،هەرچەند لێكدانەوەی سەفاردییەكان لە شەریعەتی جوو (هەالخا) هەندێ جیاوازییان لەگەڵ ئەشكنازییەكاندا هەیە .بۆ نموونە لە چەژنی (پەسەح)دا جوو سەفاردییەكان دەتوانن برنج و گەنمەشامی و فاسۆلیا بخۆن ،لە حاڵێكدا ئەشكنازییەكان ئەو خواردنانە ناخۆن. لە روان��گ��ەی مێژووییەوە سەفاردییەكان بەرامبەر هاوئاینیەكانیان (ئەشكنازییەكان) زیاتر تێكەڵ بە كلتوری غەیرەجوو بوون .لە ئەوروپای مەسیحی دا ئەو شوێنانەی جووی ئەشكنازی تیا نیشتەجێن ،هەستی دژە جوو باوە ،لەمڕوەوە جووكان زیاتر گۆشەگیرن .لە واڵتانی ئیسالمیدا كە شوێنی ژیانی زۆربەی جوو سەفاردییەكان بووە ،جووكان كلتور و فەرهەنگی خۆیان بە ئاسانی بەڕێوە دەبەن و كاریگەریان هەبووە و كاریگەریان وەرگرتووە. جیا لەمانەش مەراسیمی نوێژكردنی ئەم دوو گروپە لە جوودا هەندێ جیاوازی هەیە و هەر یەكەیان بەش بە حاڵی خۆیان كەڵك لە مۆسیقای جیاواز وەردەگرن .جلوبەرگی رۆژانی چەژن و هەندێ دابونەریتی خواردنی سەفاردییەكان جیاوازە لەگەڵ ئەشكنازییەكاندا. زمانی (ییدیش) كە زۆر كەس ئەوە بە زمانی نێودەوڵەتی جوو دەناسێت لە راستیدا تایبەتە بە ئەشكنازییەكان و هەروەها سەفاردییەكان زمانی تایبەتی خۆیانیان هەبووە بە ناوی (الدینۆ) .ییدیش پێكهاتەیەكە لە زمانی عیبری و ئەڵمانی .الدینۆ پێكهاتەیەكە لە زمانی عیبری و ئەسپانیایی.
ئا :عەلی ئەكبەر مەجیدی
ئێستا كتێبی (داود بن گۆریۆن) ،ئەو پیاوەی دەوڵەتێكی بنیات نا ،لە زمانی هۆڵەندییەوە وەرگێڕدراوە و لە كوردستان چاپ و باڵو كراوەتەوە
كتێبێكی نایابە دەربارەی ئەو پیاوە مەزنە ،دەربارەی خەباتی 50ساڵەی گەلی جوو و دروستكردنی دەوڵەتی ئیسڕائیلە ،دەربارەی وانەكانی سەركردەیە .ئەم كتێبە نە تەنیا بۆ رۆشنبیری كورد ،بەڵكو بۆ سیاسەتوانانی كوردیش زۆر گرینگە ،سەرباری ئەوەش هەوڵێكە بۆ راستكردنەوەوی ئەو دەنگۆ نەرێنیانەی لەڕیگەی عەرەب و تورك و فارسەوە لەسەر گەلی جووبالو دەكرێتەوە. لە وەرگێرانی :شەفیقی حاجی خدر