دادگای تایبەتی ئێراق: دادگاییکردنی سەدام و تاوانباران ,کۆمەڵێ ڕەخنە و پرسیار
شاخەوان شۆڕش نۆڤێنبەری ٢٠٠٤
ناوەڕۆک
بەرایی دادگای تایبەتی ئێراق :دادگاکە و داوەرەکان لە ئاستی پێویستدا نین دەستێوەردانی دەسەڵ ت لە دادگاکە بەئێراقیکردینی دادگاکە ,زیان گەیاندنە بە دۆزی کورد دادگا و پرۆسەیەکی ناڕەوا :عارەبی سەر بەنەتەوەی گەلکوژ دەسەڵتی دادگاکەی بەدەستە بەئێراقیکردن و بچوککردنەوەی تاوانکاریەکانی دژ بە کورد
بەکارھێنانی سەدام و ھەوڵی پاکردنەوەی نەتەوەی چەوسێنەری عارەب لە تاوانکاریەکان ئاشتبوونەوە و دووبارەنەبوونەوەی تاوانەکان تەنھا بە کوشتنی سەدام نایەتەدی ئەنجام
بەرایی
لەسەرەتای مانگی ژوندا بۆ یەکەمجار سەدام و تاوانبارەکانی دیکە لە دادگایەکی ئێراقی بەناوی "دادگای تایبەتی ئێراقی" دەرکەوتن. دەرکەوتنی تاوانبارانی گەلکوژی )ژەنۆساید( و پاکتاو و بەعەرەبکردن بەشێوەیەکی وانابوو ت و تێکشکاو ,بێگومان ئاسوودەیی و خۆشیەکی تایبەتی خستە دڵی ھەموو ئەوانەی کە قوربانی دەستی ئەو تاوانبارانە بوون .گومان لەوەدا نییە کەوا قوربانیەکان بەتامەزرۆوە چاوەڕوانی سزای ڕەوای ئەو تاوانبارانە دەکەن .دیارە وەکو زۆری دیکە منیش پێموایە ڕەواترین سزا سزای کوشتنە بۆ سەدام و تاوانبارانی دیکە .بەڵم با ئێمە سۆزدارانە بۆ بابەتەکە نەچین و با سۆزداری تووشی ھەڵە و کوێربوونمان نەکا ت ,با بەچاوێکی بابەتیانە و گونجاو لەگەڵ بەرژەوەندی نەتەوایەتیمان سەیری ئەم دادگا تایبەتە عێراقیە بکەین و بزانین ئێمە وەکو کورد زیان و قازانجمان لەو جۆرە دادگایی کردنە چییە؟ ڕەوایەتی ئەم دادگایە چییە و بۆ دادگایکردنی ئەو تاوانبارانە نەدرایە دادگایەکی ئەنتەرناسیونال و زیانمان لەمە چییە؟ داوەرەکان کێن و بەپێی چ یاسایێک دادگاییەکە بەڕێوە دەچێ ت؟ تاوانباران بەچ جۆرێکی تاوان تۆمەتبار کراون؟ بۆ پەلەکردن لەکوشتنی سەدام؟ ئایا کێشەی ئێمە کوشتنی سەدامە و بەکوشتنی ئەو کێشەکەمان چارەسەر دەکرێ ت؟ ئایا بەکوشتنی سەدام ئاشتبوونەوە ڕوودەدا ت؟ ئایا ھەر سەدام و ھەوادارانی تاوانبارن لەوەی بەرامبەر بە کورد کراوە؟ ئایا ئەم جۆرە دادگایە زیانی بۆ چارەسەری دۆزەکەمان چییە؟ ئەم پرسیارانە و پرسیاری دیکەش دیارە ھەن . سەرەتا جێی خۆیتی بزانین ئەو جۆرە دادگا تایبەتیانەی کە بەئەرکی دادگاییکردنی تاوانبارنی دژ بە مرۆڤایەتی ھەڵساون و ھەبووین و ھەن ,چۆن بووین و چین .ھەروەھا ئەو مۆدێلنەی کە ھەن کامانەن . دیارە لە زۆربەی بارو کاتەکاندا لیەنی براوە لە وڵتێکی دیاریکراودا تاوانبارانی یا ڕکابەرانی خۆی ئەوجا تاوانیان دژی مرۆڤایەتی کردبێ یا نا ,لەلیەن دادگای ئەو وڵتەوە دراونەتە دادگا و سزای توندیان بەسەردا سەپێندراوە .ئەو جۆرە دادگایە ,دادگایەکە لیەندارانە سەیری تاوانباران دەکا ت ,واتە ئەوەی دژی لیەنی براوە بووە بە پیاوخراپ و تاوانبار دادەندرێن و لیەنی براوە پرسیاری تاوانبارییان بەرامبەر دانانرێ ت .بەڵم کاتێ تاوانباران پەیوەندیان بە کێشەیەکی نێونەتەوەییەوە ھەیە یا بەشێوەیەک لە شێوەکان لیەنی دەرەکی و نێونەتەوەیی دێنە ناو کێشەکە و بەرژەوەندیان لە چارەنووسی تاوانبارن ھەیە ,ئەوا دادگای تایبەتی دامەزراوە و لە ڕێگایەوە تاوانباران دادگایی کراون .مەرج نییە دادگاکان لەئاستی پێویستدا بووبن یا لیەنگر نەبووبن و ھەمیشە کارەکانیان بێلیەنانە و دەستپاکانە جێبەجێکردبێ ت .ھەر دادگایە و بەشێوەیێ لە شێوەکان تووشی کێشە و لری بووە .بەڵم دەتوانرێ بگوترێ ت کەوا بەرەوپێشەوە چوون و باشتربوون ڕوویداوە .ئەو دادگایانەی کە ھەبوون و ھەن و ناسراون لەوانە: .١دادگای نۆرمبێرگ ١٩٤٥کە دادگایەکی ملیتاری نێونەتەوەیی بوو و لەلیەن براوەکانی جەنگی جیھانی دووەمەوە ئەمەریکا, سۆڤیەتی کۆن و بریتانیا دامەزرێندرا و تا ساڵی ١٩٤٩درێژەی کێشا .ئەم دادگایە بۆ دادگاییکردنی تاوانبارە نازیەکان دامەزرا .ئەم دادگایە لەلیەن گەلێ کەسەوە بە دادگای براوەکان ناوزەد دەکرێ ت . .٢دادگای نێونەتەوەیی بۆ تاوانکاریەکانی ڕاوەندا کە شوێنەکەی لە )ئەروشا( ی پایەتەختی تەنزانیایە و لە ساڵی ١٩٩٥وە لەکاردایە. ئەو دادگایە لەلیەن ڕێکخراوی یوئێنەوە دامەزراوە و داوەرەکان و کاربەدەستانی دادگاکە خەڵکی سەر بە وڵتی جیاوازن و لەلیەن یوئێن دیاریکردوون .ئەو دادگایە بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی گەلکوژیەکە و تاوانی دیکەی دژی مرۆڤایەتی ساڵی ١٩٩٤لە ڕاوەندا دامەزراوە و تا ئێستا ژمارەیەک لە تاوانباران دراونەتە دادگا و سزادراون ,بەڵم ھێشتا کاری ئەو دادگایە زۆری ماوە .ئەم دادگایە زۆر بەدڵی دەسەڵتی فەرمانڕەوای ڕاوەندا نییە و گلەیی لەسستی دادگاکە دەکرێ ت. .٣دادگای نێونەتەوەیی بۆ تاوانکاریەکانی یوگوسلڤیا ,ئەو دادگایەش لەلیەن ڕێکخراوی یوئێنەوە وەکو ئەوەی ڕاوەندا دامەزراوە. شوێنەکەی لە )ھای( یە لە ھۆڵند و بۆ دادگایکردنی تاوانباران لە تاوانە دژە مرۆڤایەتیەکان لە جەنگی نێوخۆی یوگوسلڤیا لە ساڵی ١٩٩١و دواتر دامەزراوە .ئەو داگایە لە ساڵی ١٩٩٣دا دەستی بەکار کردووە .ئەو دادگایەش توانیوەتی چاڵکانە گەلێ تاوانبار سزا بدا ت و بەردەوامیشە لە کارەکانی . .٤دادگای تایبەتی سیرالیۆن ,ئەو دادگایە دادگایەکی تێکەڵە لە داوەرانی سیرالیۆن و نێونەتەوەیی و مۆدێلێکی جیایە لەوەی ڕاوەندا و یوگوسلڤیا .واتە نە تەنھا سیرالیۆنیە و نە تەنھا سەربە یوئێنە .ئەو دادگایە کە بە بڕیارێکی یوئێن لە ساڵی ٢٠٠٠دا دامەزرا ڕێکەوتنێک بوو لە نێوان یوئێن و حکومەتی سیرالیۆن .لە ساڵی ٢٠٠٢دا دەستی بەکار کردووە .ئەو دادگایەش بۆ دادگاییکردنی تاوانباران لە تاوانەکانی دژە مرۆڤایەتی لەکاتی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵتە دامەزراوە. جگە لەو داداگایانە "دادگای نێونەتەوەیی بۆ تاوانکاری" لەلیەن یوئێنەوە لە ساڵی ١٩٩٨دا دامەزراوە .دامەزراندنی ئەو دادگایە بەدیھێنانی خەونی لەمێژینەی ٥٠ساڵەی یوئێن بوو .ئەم دادگایە بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی جەنگ و دژە مرۆڤایەتی لە ھەرکوێیەکی
جیھان بێ ت ,دامەزراوە .ئەو وڵتانەی واژووی ئەم دادگایەیان کردووە ,دەبێ پەسندی ئەوە بکەن کە کەسانی سەر بە نەتەوەکەیان دەتوانرێ لەم دادگایە بدرێتە دادگا ,ئەوە ئەگەر ھاتوو بە تاوانی جەنگ یا تاوانی دژی مرۆڤایەتی تۆمەتبارکران .بەکورتی ئەو مۆدێلنەی کە لەئارادان خۆیان لە سێ جۆر دەدۆزنەوە : .١دادگای تایبەتی نەتەوەیی ,واتە بەپێی یاسای وڵ ت و بەشداری داوەرانی وڵ ت .بۆنمونە وەکو ئەوەی ئێراق. .٢دادگای نێونەتەوەیی کە لەلیەن یوئێن و ئەنجومەنی ئاسایش دادەمەزرێ ت .وەکو ئەوەی یوگوسلڤیا . .٣دادگای تێکەڵ لە داوەرانی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی وەکو ئەوەی سیرالیۆن .
دادگای تایبەتی ئێراق :دادگاکە و داوەرەکان لە ئاستی پێویستدا نین وەکو ئاماژەمان پێدا ,دادگاکەی ئێراق کە ناوی دادگای تایبەتی ئێراقی بۆ دانراوە ,لەسەر بنچینەی مۆدێلی یەکەم دامەزرێندراوە .وەکو ئاشکرایە دادگای تایبەتی ئێراقی لەلیەن )سی پی ئای( و ئەنجومەنی کاتی حوکمەوە دامەزرا. سەرتا پێویستە بەچاوی ڕەخنە سەیری دروستبوونی دادگاکە بکەین و پرسیاری ئەوە بکەین ئایا دادگاکە ڕەوایەتی ھەیە و لە ئاستی پێویس ت دایە؟ بەپێویستی دەزانم ئاماژە بە یەکێ لە ڕاپۆرتەکانی رێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤی جیھانی بکەم ,ئەوان سەبارە ت بە کەموکوڕی دادگاکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بۆ ھەندێ خاڵ دەکەن ,لەوانە ,یەکەم :دادگاکە دامەزرا بێ ئەوەی گفتوگۆ و دەمەتەقێ لەسەر تەواویی و تواناداری دادگاکە بکرێ ت و پرس بە شارەزایانی دەرەوە )مەبەس ت شارەزایانی سەر بە یوئێن و نائەمەریکایی و نائێراقی( بکرێ ت .دەبوایە دەمەتەقێ و تاوتوێ سەبارە ت بە ڕەوەایەتی و تواناداری دادگاکە بکرابایە .دووەم :دادگاکە ڕێگای یاساناس و شارەزایانی ئەنتەرناسیونال لە بەشداری دادگاییکردن نادا ت .لەجیاتی ئەوە ھەموو کێشە و دادگاییکردنەکان لەلیەن داوەری ئێراقیەوە بەڕێوەدەبردرێن .تەنھا کاتێک ڕێگای داوەری بێگانە دەدرێ ت ئەگەر دەسەڵتدارانی ئێراقی پەسندی ئەوەیان کرد .ڕێگادان بە چاودێر و ڕاوێژکاری بێگانە ناتوانێ جێگای بۆش و چۆلی داوەری بەتوانا و شارەزا و خاوەن ئەزموون بگرێتەوە ,واتە ئەوە نابێتە ئەوەی کەوا ئەو داوەرە شارەزایانە خۆیان ڕاستەوخۆ و بەکردەوە بەشداری لە پڕۆسەی دادگاییکردنەکان بکەن .سێیەم :دادگایەک کە دادگایی تاوانەکانی گەلکوژی و دژە مرۆڤایەتی دەکا ت پێویستە ئەو تواناو شارەزاییەی ھەبێ ت کە بتوانێ بەو ئەرکە ھەڵبستێ ت ,گومان لەوەدایە داوەرانی ئێراقی ئەو توانایەیان ھەبێ ت و بتوانن بەتەنیا بەم کارە قورسە ھەڵبستن .بەپێی ئەو ڕێکخراوە ڕەنگە یاسای تاوانکاری ئێراقی ١٩٧١بەکار بھێنرێ ت ,کە تیایادا خاڵ و بڕگە ھەن دژ بە ستانداردی نێونەتەوەیین ,ھەروەھا بەپێی ئەو یاسایە دەکرێ ھەندێ داگاییکردن لە ژووری داخراودا ئەنجام بدرێن .شایانی باسە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ پێشنیاری دادگایەکی لە شێوەی دادگا تێکەڵەکەی سیرالیۆن دەکا ت ,واتە داوەری ئێراقی و نێونەتەوەیی ھاوکاری یەکتربکەن و لە دادگاییکردنەکان بەیەکەوە بەشدار بن .من دادگای تێکەڵیش بەباش نازانم و پێموایە دادگایەکی نێونەتەوەیی لە شێوەی ئەوەی یوگوسلڤیا و ڕاوەندا گونجاوترین و لەبارترین دادگا بوو .بەڵم وەکو دیارە ,دادگا تایبەتیەکەی ئێراق بەپەلە سەپێندرا و ھیچ بوارێک بە تاوتوێکردنی ئەم بابەتە نەدرا. ئایا ئەو داوەرانە کێن ,چۆن و کێ دیاری کردوون؟ وەکو پێشتر گوترا ئەوانە لەلیەن ئەنجومەنی حوکم و ئەمەریکاییەکانەوە دیاری کراون .داوەر سەلیم چەلەپی بەتاوانێک تۆمەتبارکراو لدرا! کەمن پێموانییە سەلیم چەلەبی زۆر لە داوەرەکانی دیکەی ئێراقی باشترە یا داوەرێکی گونجاو بوو .ئێستا کە حکومەتی کاتی ئێراق بوونی ھەیە و تاڕادەیەک دەسەڵ ت لەدەس ت خۆیاندایە ,ئەوان داوەری دادگاییکردنەکان دیار دەکەن .دروس ت بوونی ئەو حکومەتە و ڕەوایەتیەکەی گەلێ پرسیاری بەرامبەر دادەنرێ ت ,لەلیەکی دیکە ھەڵبژاردنی داوەر بۆ داگایەکی ئاوا ھەستیار و گرنگ ,پێویستە لەلیەن دەسەڵتێکی ھەڵبژێردراوی ڕەواوە ئەنجام بدرێ ت .سەبارە ت بە توانا و شارەزایی داوەرانی ئێراقی ,گومانی زۆر لە توانایان دەکرێ ت و پێموایە بەھیچ جۆرێک ناتوانن خۆیان لەئاستی شارەزایی و بەتوانایی داوەرێکی وەکو یەکێ لە داوەرەکانی دادگای ئەنتەرناسیونالی ھای بدەن .ئەمە جگە لەوەی کە مەترسی دەکرێ ساویلکە و کەم توانا بن .سەبارە ت بە شارەزاییان نەمبیستووە کەسیان ھیچ ئەزموونێکیان لە دادگاییکردنی لەو شێوەیە ھەبێ ت .سەبارە ت بە پاکی و متمانەبوون بە داوەرەکان ,زۆر سەختە بتوانرێ باوەڕ بە داوەری ئێراقی بکرێ ت و بڕوا بەوە بکرێ ت کە دەتوانرێ داوەری پاک و خاوەن متمانە لە ئێراقدا ھەبێ ت .داوەرانی ئێراقی لەژێر سایەی ڕژێمی فاشیس ت و ساختەکاری بەعس پەروەردە بووین و پراکتیزەی کارەکانی خۆیانیان کردووە ,لەو ماوەیە دوور و درێژەدا بەئەگەری زۆر کەوتونەتە داوی ساختەکاری و بەرتیلخۆری و کاری نایاسایی دیکە .ناتوانرێ بڕوا بە داوەرێک کە دەرچووی ئەو سەردەم و پەروەردەیەیە بکرێ ت .ئەگەر داوەرێک لەدەرەوەش بوبێ ت ناتوانرێ
ھەروا بەئاسانی متمانەی پێ بکرێ ت ,یەکەم لەبەر ھەڵوێستی ڕامیاری ئەو کەسە ,دووەم لەبەر نەبوونی زانیاری تەواو و بێلیەن سەبارە ت بە توانا و پاکی ئەو کەسە .ئەوەی پەیوەندی بە کوردەوە ھەیە )لەخوارەوە زیاتر دێمە سەر کورد و دادگاکە( ,ئەوا واپێناچێ کورد کاریگەریەکی ئەوتۆی لەسەر دادگاکە ھەبووبێ ت ,چ لە دروستکردنی یا ھەڵبژاردنی داوەرەکان .چونکە تائێستا ھیچ پێشنیارێک لەلیەن دەسەڵتدارانی کوردەوە سەبارە ت بە دروس ت بوونی دادگاکە و داوەرەکان یا ئەڵتەرناتیڤ و ڕەخنە نەکەوتۆتە بەرچاو .وەکو دەبیندرێ ,زۆر واپێدەچێ دادگاکە بە پێی ویستی نەتەوەی عارەبی باڵدەس ت ڕەوتی وەرگرتووە و دەسەڵتدارانی کوردیش تەبامەندی خۆیان ڕاگەیاندووە .ئەوە جگە لەوەی سەبارە ت بە توانا ,شارەزایی و دەستپاکی ,ڕەنگە داوەرانی کورد لە عارەبەکان زۆر باشتر نەبن. لەکۆتاییدا جێگای خۆیەتی ئاماژە بەو سمینارە بکەین کە بۆ تەیارکردنی ٣٠داوەر و یاساناسی ئێراقی لە )لەندەن( لەلیەن بریتانیا و ئەمەریکا سازکرا .سازکردنی سمینارێکی ئاوا ,واتای بوونی ئەو ڕاستیەیە کەوا داوەرە ئێراقیەکان نەشارەزا و بێئەزموونن ,ئەوە ھەوڵێکە بۆ تێگەیاندنی ئەو ئێراقیانە لە یاسا نێونەتەوەییەکان و چۆنیەتی دادگاکردنێکی ستاندارد .بریتانیا و ئەمەریکا لەوە ئاگادارن کە ئەو ئێراقیانە لەئاستی پێویستدا نین ,بۆیە ھەوڵ دەدەن ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن .پاشان ئەوانە چۆن دەتوانن لە ماوەی تەنھا "یەک ھەفتەدا" ببنە شارەزا و پرۆفیشنال ,ئەوە زۆر دوورە بێتە دی .ئەوەی جێگای سەرنج پێدانە ,ئەوەبوو )کۆفی ئەنان(ی سکرتێری گشتی یوئێن ,ڕێگای بە داوەرانی یوئێن نەدا بەشداری لە سمینارێکی ئەوھا بکەن .بەئەگەری زۆر لەبەر ئەوەیە کۆفی ئەنان گومانی لە ڕەوایەتی ئەو دادگا ئێراقیە ھەیە و ناشیەوێ رێکخراوی یوئێن بگلێتە ناو ئەو پرۆسە گومانلێکراوە .ھەروەکو کۆفی ئەنان سەبارە ت بە دادگا ئێراقیەکە دەڵێ" :پێویستە ئەو دادگایە لە ئاستی ستانداردی نێونەتەوەییدا بێ ت و لەگەڵ نۆرمە یاسایەکانی نێونەتەوەییدا بگونجێ ت, یوئێن پشتگیری دادگایەک ناکا ت کە مەبەستیەتی سدام بداتە دادگایەک کە زۆر واپێدەچێ سزای کوشتنی بدا ت" .دیارە شارەزایان و یاساناسانی جیھانی ڕەخنەیان لەدادگاکە بەشێوەیەکی سەرەکی ئەوەیە کە دادگاکە لەئاستی ستانداردی نێونەتەوەییدا نییە و لەئاستی نۆرمەکانی دادگایەکی پرۆفیشنالدا نییە .
دەستێوەردانی دەسەڵ ت لە دادگاکە جیاکردنەوە و دابەشکردنی دەسەڵ ت واتە سێ دەسەڵتە سەرەکیەکەی وڵ ت :دادگا ,یاسادانان و جێبەجێکردن ,بنچینەیەکی گرنگی بوونی کۆمەڵگەی داد و دڵنیایی دادە .ئەو جیاکردنەوە و دابەشکردنەی دەسەڵ ت لە وڵتانی ئیسلمی و رۆژھەڵتی ناوەڕاستدا تائێستا بەتەواوی بوونی نییە .بەم واتایە لەو وڵتانەدا دادگا ناتوانێ سەربەخۆ و ڕەوایانە بە کاری خۆی و دادگاکردنەکان ھەستێ .دادگا ھەمیشە و بەشێوەیەک لە شێوەکان لەژێر کۆنترۆڵ و گوشاری دەسەڵتی فەرمانڕوا دایە و تواناکەی سنووردار کراوە .ئێراق بە باشوری کوردستانیشەوە لەم دیاردە خراپە بێبەش نییە ,بە درێژایی مێژووی ئێراق و بەتایبەتی لە سەردەمی بەعسدا ,دەسەڵتی فەرمانڕەوا کۆنترۆڵی دادگای کردووە و بە ئارەزووی خۆی دستی تێوەرداوە .ئێراق وەک وڵتانی دیکەی ناوچەکە و ئیسلمی خاوەنی ئەو کەلتورە نەگەتیڤەیە و شتێکی جودا نییە لەوانی دیکە .بۆیە ئەگەری دەستتێوەردان و گوشار بۆ سەر دادگا ھەیە و دادگا بەئەگەری زۆر ناتوانێ سەربەخۆیی تەواوی خۆی بپارێزێ ت .جگە لەوەی گومانی زۆر لەوەدا ھەیە کە داوەرانی عارەب بتوانن بێلیەنانە و جیا لە ھەڵوێستی ڕامیاریان دادگاییکردنەکان بەڕێوە ببەن ,ئەوە بەتایبەتی سەبارە ت بە ھەڵوێستیان بەرامبەر بە کورد و کێشەکەی .دیارە ئاشکرایە ئێراق پڕیەتی لە ململنێ و ناکۆکی و بەرژەوەندی جیاواز و دژبەیەک ,ھەر گروپ و لیەنە دەیەوێ بەشێوەیەک ڕەوتی دادگاکە بەڕێوە بچێ ت. ڕەنگە بانگاشە بۆ گونجاوی و پێشکەوتوویی دادگاکانی کوردستان بکرێ ت ,وەکو ئەو شێوەیەی بانگاشە بۆ دیموکراسی لە باشوری کوردستان دەکرێ ت ,بەڵم لی ھەر کەسێکی بێلیەن و ھوشیار ئاشکرایە کە ئەوە تاڕادەیەکی زۆر دوورە لەڕاستی .دادگاکانی کوردستان لە ژێر کەنترۆڵ و گوشاری ھەردوو بەڕێوەبەرایەتیەکەی ھەولێر و سلێمانی دان و دەیان پێشێلکردن ھەن ,دادگا ناوێرێ خۆی لە قەرەیان بدا ت .بۆیە بوونی داوەرانی کورد یا کاریگەری دەسەڵتدارانی کورد لە پرۆسەی دادگاییکردنەکەی تاوانبارانی گەلکوژی و دژ بە مرۆڤایەتی ,جێگای گەشبینیەکی ئەوتۆ نییە .بۆنمونە لەگەل ئەوەی ئەو جۆرە دادگایە تەواو بەدڵی نەتەوەی باڵدەستی عارەبە و بۆ کورد بە بەپێی زۆر بەڵگە زۆر ناڕەوا و خراپە ,کەچی ئەوان ھیچ ھەڵوێستیان تائێستا نەبووە و دوان و تێبینیەکانیان ئێراقیانەیە و وەکو ئەوەی عارەبەکانە .
بەئێراقیکردینی دادگاکە ,زیان گەیاندنە بە دۆزی کورد
دادگای تایبەتی ئێراق ,دادگایەکە بەپێی یاسای نەتەوەیی ئێراقی و بە بەشداری داوەری ئێراقی بەڕێوە دەچێ ت .بەمجۆرە ئەو دادگایە بەئەگەری زۆر بێبەشە لە شارەزایی ,توانا ,ئەزموون ,دەستپاکی و ڕەوایەتی کە لە دادگایەکی وەکو ئەوەی بۆ یوگوسلڤیا یا ڕاوەندا تەرخانکراوە ,دەبینرێ ت .یاساناس و مافناس و داوەرە شارەزاکانی بێگانە پێشیان لەو جۆرە داگایە پێدەگیرێ و تەنھا ڕەنگە جاروبار پرسەخەسوانەیەکیان پێبکرێ ت و چیترنا .ئەگەر بێتو پەنا بۆ ھەر یاسایەکی ئێراقی ببردرێ ت لەھەر سەردەم و کاتێکدا داڕشترابێ ت, ناتوانرێ لە گونجاوی و ڕەوایەتی یاساکان دڵنیابین .ئەو یاسایانە لەدایکبووی سیستەمی داسەپێنەرانە و داپلۆسێنەرانە بووین ,ئەو یاسایانە دەرھاویشتەی سیستەمی نادیموکراسی و داخراو بووین ,بۆیەش ھیچ سەیر نییە کە خاڵ و برگەی دژ و ناتەبایان لەگەڵ یاسای نێونەتەوەیی تێدابێ ت . دادگاکە بەو شێوەیەی کە ھەیە واپێدەچێ ت ڕەوتێکی ئێراقیانە و مێنتال عارەبیانە بەسەریدا زاڵ دەبێ ت و بەپێی ڕەوتێک دەڕوا کە نەتەوەی باڵدەستی عارەب بەدڵیەتی ,بوونی چەند چاودێر و ڕاوێژکاری بێگانە یا بوونی چەند داوەرێکی کورد زۆر واپێناچێ بتوانێ ئەو دیاردەیە بگۆڕێ ت .بەمشێوەیە مەترسی ئەوە زۆرە کە خواستێکی عارەبیانە و دژە کورد بەسەر دادگاکەدا زاڵ بێ ت .لەمبارەدا بوونی دیاردەیەکی ئاوا ,زیان بە تەواوی دادگاییکردنەکانی پەیوەستدار بەکورد دەگەیەنێ و ئەنجامەکەی بەشێوەیێک ناکەوێتەوە کە قوربانیەکان و خەڵکی کوردستان خوازیاریانن . بە ئێراقیکردنی دادگاکە ڕێگا خۆشکەرە بۆ دروستکردنی پێشگر و کۆسپ لە ھەندێ کێشەی تایبەتدا ,بۆنمونە بەرێوەبردنی ھەندێ دادگایکردن بە داخراوی و ڕێگا لە میدیا گرتن .ئەمە جگە لەوەی کەسانی دەسەڵتداری عارەب وەکو لەووتەکانیاندا دەخوێندرێتەوە, ھەوڵ دەدەن داگاکە بکەنە داگای براوە دژی دۆڕاو ,بەمجۆرە دوورکەوتنەوە لە پرەنسیپەکانی دادگاییکردنێکی ڕەوا و چاوپۆشیکردن لە گەلێ تاوان یا ئەو تاوانبارانەی ھەواداری خۆیانن . لە بارێکدا کە ڕەوتی عارەبیانە و ئێراقیانە کە زۆر واپێدەچێ بەسەر دادگا تایبەتیەکەی ئێراقدا زاڵە ,مەترسی شێواندن و پەناوپێچ دروستکردن یا خۆپاراستن لە چۆنیتی و جۆری تۆمەتبارکردن دێنێتە ئاراوە .بۆنمونە مەبەس ت وایە )سەدام( بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی تۆمەتباربکرێ ت .ئەوە خۆی لەخۆیدا گەلێ پرسیار و گومان دروس ت دەکا ت .لەخوێندنەوەی بەیانەکەی ئەگەری تۆمەتبارکردنی سەدامدا ناوی تاوانی گەلکوژی ناھێندرێ ت .تاوانی دژی مرۆڤایەتی بە پێی )ئای سی سی( "دادگای نێونەتەوەیی بۆ تاوانکاری" ئەوە تاوانکاری وەکو پاکتاوکردن ,کوشتن ,کۆیلەکردن و ٩نۆ جۆری دیکەی تاوان دەگرێتەوە کە ھیچیان گەلکوژی نین .لی ئای سی سی گەلکوژی لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بەگوێرەی ڕیزکردنەکە لە سەرووی ھەموو تاوانەکان داندراوە .ئەم دادگایە تاوانەکان دابەشی سەر چوار جۆر دەکا ت .١ :تاوانی گەلکوژی .٢تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی .٣تاوانی جەنگ .٤تاوانی ھێرش ,توندوتیژی و دژایەتی .بەکورتی تاوانی گەلکوژی شوێنی یەکەم و تایبەتی دراوەتێ ,ھەرچی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیە بە پلە دوو دێ ت .ئاشکرایە ئەو دوو جۆری تاوانە ھەریەکەیان بەھای تایبە ت و لەیەکتر جیایان ھەیە ,ھەریەکەیان پێناسە و گوزاشتێکی جودایان ھەیە ,بۆیەش ھەر تاوانکاریەک بەپێی تەبایی لەگەڵ بەھاکانی ئەو تاوانکاریانەدا دەتوانرێ لەژێر ئەواندا شوێنی بۆ بکرێتەوە .گەر تاوانکاریەک لەگەڵ بەلیەنی کەم یەکێ لەبەھاکانی تاوانی گەلکوژی گونجاو نەبێ ت ,ئەوا ئەو تاوانکاریە ناتوانرێ ت بە گەلکوژی دابنرێ ت .بەمجۆرە ئەو دوو تاوانەی گەلکوژی و دژ بە مرۆڤایەتی بەپێی "یاسای نێونەتەوەیی بۆ تاوانکاری" لەیەکتر جیاکراونەتەوە و جیاوازن .دەکرێ تاوانی گەلکوژی بە تاوانێکی دژە مرۆڤایەتی یا گەورەترین تاوانی دژی مرۆڤایەتی دابندرێ ت و تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتیشە ,بەڵم بەپێی گوزارشتە یاساییەکە, گەلکوژی یەکسان نییە بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی .ئەوە تاڕادەیەک ناڕوونی و نادیاریەکی سەبارە ت بە بەکارھێنان و واتای ئەو دوو چەمکە دروس ت کردووە .جێگای گوتنە کەوا شارەزایان و یاساناسانی نێونەتەوەیی ئەوانیش ناتەباییان لەسەر ئەو دوو جۆری تاوانە و چۆنیەتی بەکارھێنانیاندا ھەیە .دیارە گەلێ جار تاوانی گەلکوژی بە یەکێ لە بەھاکانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی دادەنرێ ت یا یەکسان بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی دەکرێ ت و بەیەک واتا سەیریان دەکرێ ت ,بەڵم ئەوە لەڕاستیدا تێکەڵکردنی دوو تاوانی لەیەکدی جیاوازن ,گەر لەڕوانگەیەکی یاساییەوە سەیریان بکەین .ڕەنگە ئەو تاوانبارکردنەی سەدام بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لەلیەن دادگای تایبەتی ئێراقیەوە لە ڕوانگەی ئەو تێگەیشتنەوە بێ ت و مەبەستیان گەلکوژی بێ ت یا مەبەستیان ئەوە بێ ت کە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لەسەرووی ھەموو تاوانەکاندایە لەوانە گەلکوژی .ئەگەر وابێ ت ,ئەوە تێگەیشتنێکی شێواوە و بەپێچەوانەی ئەوەیە کە ئای سی سی ئاماژەی بۆ دەکا ت . بەکردەوە و لە پراکتیکیشدا ئەو دوو تاوانکاریە لەیەکتر جیا دەکرێنەوە و تاوانی گەلکوژی لەسەرووی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەندرێ ت ,بۆنمونە دەکرێ تاوانبارێک بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی تاوانبار بکرێ ت ,بەڵم نەتوانرێ ت بە تاوانی گەلکوژی تاوانبار بکرێ ت .بۆنمونە لەدادگای نێونەتەوەیی بۆ تاوانکاریەکانی یوگوسلڤیا لە ئەپریلی ٢٠٠٤دا ,نەتوانرا تاوانبار )ڕادیسلڤ کریستیچ( بە
تاوانی گەلکوژی تاوانبار بکرێ ت ,بەڵم بە ھاریکاریکردنی گەلکوژی تاوانبار کراو ٣٥ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە ) .زۆران ڤۆکۆڤیک( لە ١٩٩٩دا بەتاوانی دژی مرۆڤایەتی تاوانبارکراو ١٢ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە . دیارە سزادانی تاوانباران بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی سزاکەی توندە و بە چۆنیەتی تاوانکاریەکە دەگۆڕێ ت ,بۆنمونە لە دادگای نێونەتەوەیی بۆ تاوانکاریەکانی یوگوسلڤیا ,تاوانبار ھەیە بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی تاوانبارکراوە و بە ٤٠ساڵ زیندان سزادراوە. بەپێی زۆر لە یاساناسان تاوانی گەلکوژی لەھەموو تاوانێک گەورەترە و بۆیەش ڕەچاوی ئەوە دەکرێ ت تاوانکارانی گەلکوژی توندترین سزایان بۆ ببڕێتەوە .دەتوانرێ سەدامی دیکتاتۆر بە تاوانی گەلکوژی لە چەندین دۆزدا تۆمەتبار بکرێ ت و دادگایی بکرێ ت, وەکو کوشتنی بەکۆمەڵی بارزانیەکان ,کیمیابارانی ھەڵەبجە و ھێرشی ئەنفال .دیارە زۆربەی تاوانبارانی دیکەی وەکو عەلی کیمیاوی, نەزار خەزرەجی ,تەھا یاسین رەمەزان و ئەوانی تر بەھەمان شێوە. بەئێراقیکردنی دادگاکە و دادگاییکردنەکان زیانی بۆ دۆزی کورد بەئەگەری زۆر ھەیە لەوانە ,ھێشتنەوەی کارەساتەکانی :بارزانیەکان, ھەڵەبجە ,ئەنفال و پاکتاوی فەیلیەکان و تاوانی دیکە لە چوارچێوەی ئێراقدا .بەمجۆرە کەمتر فراوان بوونی بانگ و ھاواری قوربانیەکان و نەتەوەی قوربانی )کورد( لەسەر ئاستی جیھانیدا .بەکارھێنانی یاسای ئێراقی و داوەری ئێراقی رێگا لەبەر دەم ئاشکراکردنی کوشندەیی و تاوانەکان بە جۆرێکی کاریگەر و بەشێوەیێ کە سوود بە دۆزی کورد بگەیەنێ دەگرێ ت .ھەوڵ دەدا ت کێشەکە لە چوارچێوەی ئێراقدا دەرنەچێ و گەورەیی تاوانەکان سنورەکانی ئێراق نەبەزێنێ ,گەر بشبەزێنێ سنوردار بێ ت .واتە قەوارەی تاوانەکان بچوک بکرێنەوە و لە ئاستی ئێراق تێنەپەڕێ .بەئێراقیکردنی دادگاکە ,وادەکا ت بۆ داوەران و شارەزایانی جیھانی ئاسان نەبێ ت ,سەخ ت بێ ت ,پڕکۆسپ و کێشە بێ ت و ھەر بەلچونێکی دادگاکە ماندووبوونی زۆر بگرێتە خۆی ,کە وا بکا ت ئەوان کەمتر نزیکی پرۆسەکە و جۆر و گەورەیی تاوانەکان بکەونەوە یا وابکا ت ھەر بەیەکجاری ھەندێکیان بێزاربن و دوور بکەونەوە. بەئەگەری زۆر مێنتالی عارەبانەی داوەرە ئێراقیەکان دژایەتی ڕۆژئاوا دەگرێتەخۆی ,بۆیە ئەوە وادەکا ت ئەوان حەز بە چارەی داوەران و شارەزایانی جیھانی نەکەن ,ئەوە دەکرێ وابکا ت ھاوکاریان نەکەن و کۆسپیان بۆ دروس ت بکەن .داوەرە عارەبە ئێراقیەکان بەئەگەری زۆر خۆیان پێ لەداوەری ڕۆژئاوایی کەمتر نییە و بەمشێوەیە ئەوان ئامادەنین پەنا ببەنەبەر شارەزایی و لێزانی داوەری ڕۆژئاوایی ,چونکە ئەوان لەو ڕوانگەیەوە پێیان وادەبێ ئەوە کەمایەتیە بۆ توانا و شارەزایی ئەوان .ھەروەکو چۆن پێیان وابوو ئەگەر دادگاکە بکرێتە نێونەتەوەیی ئەوا دەبێتە کەمایەتی بۆ ئێراق )بەگوتنی د .محەمەد ئیحسان( .دیارە واپێناچێ ئەوان دژی ئەوەبن کە سوود لە داوەری وڵتانی عارەبی وەرگرن ,چونکە ئەوانیش عارەبن و باشتر لەمەبەستی عارەبیانەی یەکتر دەگەن .یارمەتی ھەر داوەرێکی عارەبی نائێراقیش لەژێر ناوی یوئێن ,بەئەگەری زۆر وەکو ئەوەی ئەخزەر ئبراھیمی دژەکورد دەبێ ت . شێوەی بیرکردنەوەی داوەرە عارەب و ئێراقیە دەسەڵتدارەکان واتە مێنتالی ئەوان بەشێوەیەکە کە بەئەگەری زۆر حەز بە فراوانبوونی تاوانە دژ بەکوردەکان ناکەن و ناشیانەوێ ئەو دادگاییکردنانە بە جۆرێک بن کە قازانج بە دۆزی کورد لەسەر ئاستی جیھانی بگەیەنێ ت .شارەزایان ,تیۆرکاران و لێکۆلیارانی جیھانی بەردەمیان سنوردار دەکرێ ت و بۆ ئەوان بەو ئاسانیە نابێ ت کە بتوانن لەسەر تاوانەکان بکۆڵنەوە و بنووسنەوە .بۆیە ئەگەری ئەوە ھەیە کەوا ئەوەی لەسەر تاوانەکانی ناو یوگوسلڤیا و ڕاوەندا نووسرا و گوترا, سەبارە ت بە تاوانەکانی دژ بە کورد وانەبێ ,ئەگەربشبێ تێکەڵ بەتاوانەکانی دیکەی ناو ئێراق بکرێ ت ,جوداییەکە ڕەشکرێتەوە و لەوناوەدا بزربکرێ ت ,بەمجۆرە ناکاریگەرتر و کەم سوودتر بن .شایانی گوتنە تا ئێستا بەسەدان وتار و لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو تاوانانەی یوگوسلڤیا و ڕاوەندا نووسراون ,بەڵم سەبارە ت بە تاوانەکانی دژ بە کورد زۆر کەم نووسراوە و گوتراوە ,ئەوەش واتای کەمتر ناساندنی دۆزی کوردە بە جیھان ,واتای ئەوەیە خەڵکی جیھان کەمتر ئاگاداری ئەو تاوانانەن کە دژ بە کورد کراون ,لەگەڵ ئەوەی تاوانکاریەکانی دژ بەکورد زۆر کۆنترن لەوانەی یوگوسلڤیا و ڕاوەندا .واتە بەئێراقیکردنی دادگاکە بواری ناساندنی ئەو تاوانانە لەسەر ئاستی جیھانی کەمتر دەکاتەوە و کورد کەمتر دەتوانێ سوود لەو تاوانکاریانە لەئاستی جیھانیدا بۆ کێشەکەی وەرگرێ ت .دادگای بە ئێراقیکراو و داوەرانی عارەب بەئەگەری زۆر عارەبانە و ئێراقیانە دەڕواننە ئەو تاوانکاریانە و حەز بەوە ناکەن کورد بیەوێ ئەو تاوانکاریانە بۆ کێشەکەی لەسەر ئاستی جیھانی بەکار بھێنێ ت . نووسەرێک ,ڕۆژنامەنووسێک ,لێکۆلیارێک یا ھەر کەسێکی پسپۆری دیکە بیەوێ و ئارەزووی نووسین و لێکۆڵینەوە لەسەر تاوانکاریەکانی دژ بەکورد بکا ت ,بۆی ئاسانتر دەبوو گەر دادگاکە لە دەرەوەی ئێراق و ئەنتەرناسیونال بایە .ئەوە چ لەبارەی خەرجیەوە ,چ سەبارە ت بە ئاسایشەوە یا کۆسپی دیکەی چاوەڕوان نەکراوەوە ,ئاشکرایە دادگای ئەنتەرناسیونال ئەگەری ڕێکوپێکی کارەکانی و ڕاگەیاندنی لەئاستێکی زۆر بەرزتر و پرۆفیسیۆنالنەترە لە دادگایەکی تایبەتی ئێراقی دەورەدراو بە کێشە و کەموکوڕی. ئێستا ئەگەری دواکەوتنی دادگاکردنەکان زۆرە بە ھۆی نەبوونی ئارامی و ئاسایش .ئەگەر دادگاکە لە دەرەوە و شوێنێکی وەک ئەوروپا بایە ئەو کێشەیە نەدەبوو .
گەر بھاتبایە دادگاکە نێونەتەوەیی بایە و وەکو ئەوەی یوگوسلڤیا یا ڕاوەندا بایە ,ئەوا دەرفەتێکی باش دەکەوتە بەردەمی کورد کەوا کێشەکەی و ڕەوایەتی دۆزەکەی لە ڕوانگەیەکی دیکەوە و لە کەناڵێکی کاریگەری دیکەوە بە کۆمەڵگەی جیھانی بناسێنێ .ئەوە دەیتوانی وابکا ت ڕەوایەتی کێشەکەی باشتر و زۆر زیاتر بە زۆرترین ژمارەی خەڵکی جیھان بگەیەنێ ت .کارەساتی ئەنفال, بارزانیەکان ,ھەڵەبجە و فەیلیەکان باشترین و بە ھێزترین کارتی دەستی کورد دەبوون بۆ بەرە و پێشەوەبردنی کێشەکەی لە ئاراستەیەکی گونجاودا و بەمجۆرە شکاندنی تابووەکان و کۆنسێپتی نکۆڵیکردنی مافی کورد .گومان لەوەدا نییە و دەبێ دان بەو ڕاستیە دابنێین کەوا بەئێراقیکردنی کێشەی کورد لە باشور و ڕەوتی ئێراقچیەتی زیانی خۆی ھەر دەگەیاند و دەبوو ,بەڵم لەگەڵ ئەوەشدا پێموایە ئەگەری سوود وەرگرتن لە تاوانەکان بۆ دۆزی کورد زۆر باشتر دەبوو لەوەی کە ئێستا ھەیە .بەئەگەری زۆر دادگاییکردنەکان زۆر باشتر و ڕەواتر دەبوون لەوەی لە دادگا ئێراقیەکە چاوەڕوان دەکرێ ت .بەئەگەری زۆر کورد دەیتوانی و دەکرا ئەو تاوانکاریانە بۆ مسۆگەرکردنی گەرەنتی نێونەتەوەیی بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو تاوانکاریانە بەکاربھێنێ ت ,ئەگەر دادگاکە نێونەتەوەیی بوایە. بەئێراقیکردنی دادگاکە دەکرێ گەلێ ھۆی ڕامیاری لەپشتەوە بێ ت ,لەوانە دەکرێ بۆ شاردنەوەی گەلێ ڕاستی و بەڵگە کە ئاشکراکردنیان بۆ ھەموو لیەنگرانی مرۆڤایەتی ,ئازادیخوازان و ئاشتی خوازان سوودی خۆی دەبوو .بەپێی گەلێ بۆچوون ,ئەمەریکا و گەلێ وڵتی ڕۆژئاوا ئارەزووی دادگایەکی کراوەی ڕەوا و بێلیەن کە بیەوێ ڕاستیەکان ئاشکرا بکا ت ,ناکەن .بەھەمان شێوە وڵتانی داگیرکەر ,وڵتانی عارەبی ,ئۆپۆزیشیۆنی ئێراقی و دەسەڵتدارانی کوردیش لەگەڵیاندا .بەئێراقیکردنی دادگاکە دەرگای بواری کۆنترۆلکردن بۆ ئەمەریکا و عارەبی دەسەڵتدار دەخاتە سەر پش ت و ئەوان بەئەگەری زۆر دادگاکە بەشێوەیەک بەڕێوەدەبەن کە خۆیان گەرەکیانە .بۆنمونە ئەوەی لە یەکەم دەرکەوتنی سەدام لەدادگاکە دەرکەو ت ئەو بۆچوونە دەسەڵمێنن .دادگاکە جگە لەوەی شتێکی سەیر بوو ,جگە لە کۆمەڵێک کەموکوڕی ,کراوە نەبوو و ئەوەی پیشاندرا ئەوە بوو کە ئەوان خۆیان دەیانویس ت .ئەگەر دادگاکە نێونەتەوەیی بایە بواری کەنترۆل و دەستێوەردان زۆر سنوردار دەبوو ,بەمجۆرە بواری ئاشکرابوونی ڕاستیە شاراوەکانی ڕابردوو زیاتر دەبوون .ھۆیەکی دیکەی بە ئێراقیکردنی دادگاکە دەکرێ لەبەر نەبوونی سزای کوشتن لە دادگای نێونەتەوەییدا بووبێ .دادگای نێونەتەوەیی دژی سزای کوشتنە و توندترین سزا ,سزای زیندانکردنی ھەمیشەییە .دیارە دەکرا یا ڕەنگە بتوانرابایە جۆرە ڕێکەوتنێک لەم بارەیەوە بکرێ ت گەر ھەوڵی بۆ درابا ,بەڵم وەکو دەرکەو ت ھیچ ھەوڵێک لەم بارەیەوە نەدرا و واپێدەچێ خەڵک زۆرن کە لە کوشتنی سەدام بەپەلەن .بەگۆتەی دکتۆر محەمەد ئیحسانی وەزیری مافی مرۆڤی بەڕێوەبەرایەتی ھەولێر ,لەبەر ئەوەبوو چونکە ئێراقیەکان پێیان کەمایەتی بۆ سیادەی ئێراق بوو .دادگای نێونەتەوەیی زۆر دەکێشێ و بەمە سەدام ئیسراحە ت دەکا ت .سەدام دەتوانێ بەئاسانی بە ڕێگایەکی ناشەرعی بەرگری لەخۆی بکا ت .دەبێتە ھەڵمەتێکی ئیعلمی بۆسەدام و دۆستانیان .وردبوونەوە لەو گۆتانە گەلێ پرسیار بە ناچاری دروس ت دەکەن .کێن ئەو ئێراقیانەی پێیان وایە دادگایەکی نێونەتەوەیی دەبووە کەمایەتی بۆ سەروەری ئێراق؟ مەبەس ت عارەبەکانە یا کوردیش لەگەڵیاندا؟ ئەو ھەڵوێستە زیاتر لەھی عارەبان دەچێ ت و عارەبیانەیە .نازانم کوردە ئێراقچیەکان لەمەدا ھەڵوێستیان چی بوو’ە .ئایا دادگای نێونەتەوەیی بۆ یوگوسلڤیا و ڕاوەندا بووەھۆی کەمایەتی بۆ یوگوسلڤیا و ڕاوەندا یا بووە یارمەتی بۆ ئەوان؟ دادگاکردنی ڕەوا و تێروتەسەل کاتی دەوێ و ئاساییە یەکدوو ساڵ یا زیاتری پێ بچێ ت ,گرنگ لێرەدا دادگاکردنێکی ڕەوایە نەک پەلەکردن لە سزادان بەبێ دادگاکردنێکی گونجاو .لەدادگای نێونەتەوەیی زۆر سەختە و بەڵکو ڕێگای ناچیتێ تاوانبارێک ھەروا بەئاسانی بتوانێ بەرگریی بە ڕێگای نایاسایی لەخۆی بکا ت .تا ئێستا کەسێ لەو تاوانبارانەی دراونەتە ئەو دادگا نێونەتەوەییانە توانیویانە نایاساییانە یا لە ڕێگای ناڕەوا بەرگری لەخۆیان بکەن؟! من نەمزانیووە و نەمبیستووە .پاشان ئەگەر یەکێ بڕوای بە دیموکراسیە ت و ڕەوایەتی و مافەکانی مرۆڤ ھەبێ ت ,دەبێ ت بڕواشی بەوە ھەبێ ت کەوا تاوانبارانیش مافی بەرگری و دوانیان ھەیە. بەئەگەری زۆر تازە سەدامی دیکتاتۆر ئیشی تەواو و بووە مێژوو ,سەدام و تاوانبارانی دیکە چۆن دەتوانن لە دەیان تەن بەلگە و سەدان و ھەزاران دیتەر )شایەد( خۆیان دەرباز بکەن .ڕێگادان بە سەدام بە دوان و بەرگری لەخۆکردن ,بەئەگەری زۆر بۆ باشتر تێگەیشتن لە ڕاستیەکان یارمەتیدەر دەبوو .بەڵم واپێدەچێ خەڵکێکی زۆر حەز بە ئاشکرابوونی ڕاستیەکان بەبەرفراوانی ناکەن .ئەوەی من لەو گۆتانەی دکتۆر محەمەد دەیخوێنمەوە :زاڵی عارەب و مێنتالی ئەوانە بەسەر دادگاکە ,خۆ بەزلزانینی عارەبە ,ھەوڵی شاردنەوەی ڕاستیەکانە ,حەزنەکردن و بڕوانەبوون بە ڕۆژئاوایە ,بڕوا نەبوون بە دادگایەکی ڕەوایە ,بڕوا نەبوون بە مافی مرۆڤە و لەکوشتنی سەدام پەلەکردنە .سەیر لەوەدایە دکتۆر محەمەد ئیحسان چاوەڕانی ئەوە دەکا ت یا "پێی خۆشە" ئەم دادگا ئێراقیە ببێتە دادگایکردنی عەقلیە ت و کەلتوری توندوتیژی .ئەگەر باس لە مێنتال وکەلتوری توندوتیژی بکەین ,دەبێ بپرسین کامە سەرۆکی ئێراقی و لە کامە سەردەم ئەوان دڕندانە و دیکتاتۆرانە نەجوڵینەوە؟ دەبێ کورد چی دیکەی لەلیەن دەسەڵتدارانی عارەبەوە لە دژدا بکرێ ت ,تاکو لە مەرامی ئەوان بگا ت؟ دەبێ ئێمە چەند ساویلکە بین تاکو چاوەڕوانی ئەوە لە عارەبان بکەین ,ئەوان خۆیان دادگایی کەلتور و مێنتالی خۆیان بکەن؟! سەیرە عارەبی ئێراقی کە خۆیان زۆرینەی باڵدەس ت و دەسەڵتداری پرۆسەی دادگاییەکانن ,لەبەرچی دەبێ ئامادەبن دادگایی مێنتال و کەلتوری خۆیان بکەن؟! گومانی زۆر لەوەدایە ئەوان ھیچ خەوشێک لە مێنتال و کەلتوری خۆیاندا ببینن یا پێیان
وابێ ت مێنتال و بیرکردنەوەی ئەوان خەوشێکی تێدا ھەیە .دکتۆر محەمەد خۆیشی گومانی لە دەسەڵتدارانی عارەب ھەیە! نامەوێ زیاتر لەسەر ئەو دیمانەیە بڕۆم ,ئەگەرنا ڕەخنە و تێبینم زۆر زیاترە .
دادگا و پرۆسەیەکی ناڕەوا :عارەبی سەر بەنەتەوەی گەلکوژ دەسەڵتی دادگاکەی بەدەستە بەئێراقیکردنی دادگاکردنی تاوانبارانی گەلکوژی و تاوانەکانی دیکە واتای ئەوەیە ,ئەوانەی ئەمڕۆ بوونەتە دەسەڵتدار و داوەر و دەیانەوێ تاوانباران دادگایی بکەن بەئەگەری زۆر ئەوانە خۆیان لەژێر یەکێ یا زیاتری ئەو دەسەتەواژانەدا دەدۆزنەوە :ئەو عارەبانەی دوێنێ پیاوی بەعس بوون ,لیەنگری بەعس بوون ,بەشداری کورد کوژیان کرد یا لە کورد کوژی بێدەنگ بوون و ملکەچی فەرمانی رژێمی بەعس بوون ,بەعسی بوون و لەدەستی بەعس ڕایانکرد و بوونە بەناو بەرھەڵستکار ,یا وەکو زۆربەی عارەبان ھەڵوێستێکی نەگەتیڤ و ڕەخنەگرانەیان بەرمامبەر بە کورد ھەیە .گومان لەوەدا نییە زۆربەی ھەرەزۆری عارەبی ئێراقی بەعسی بووین! کامە داوەری ئێراقی توانیویەتی بەعسی نەبێ ت؟! ئەیاد عەلوی سەرۆکی ئێستای ئێراق لەسەردەمێکدا بەعسیەکی چاڵک و دڵسۆز بووە! غازی یاوەر کە بەلی بارزانی و تاڵەبانی دۆستی کوردە ,لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی ئەلعەرەبیەدا, ڕاشکاوانە دژی مافی چارەنوسی کوردان دوا و لیەنگرانی ڕەوتی ڕیفەراندەمی بە ناپاک و داواکاریەکەیانی بە ناپاکی بەرامبەر بەنیشتیمانی ئێراق دانا .لێرەدا پرسیاری گونجاو ئەوەیە ,ئایا قوربانیەکانی ھەڵەبجە و ئەنفال ,کە بەدەستی عارەبان گەلکوژکران ,ئایا ئەوان تەبان لەسەر ئەوەی عارەبی موسڵ و بەغدا و بەسرا و ھتد .ببنە داوەر و دادگایی تاوانبارانی گەلکوژیەکەی ئەنفال بکەن؟ ئایا نەدەبوو پرسێک بەو قوربانیانە بکرێ ت ,پرسێک بەو نەتەوە ژێردەستەی ٨٠ساڵە بەئاگر و ئاسن لەلیەن عارەبانەوە ھەوڵی لەناوبردن و تواندنەوە و بەئێراقیکردنی دەدرێ ت ,بکرێ ت و لێیان بپرسن ئاخۆ کێ ڕەوایەتی دادگاییکردنی تاوانبارانی گەلکوژی و پاکتاوی کوردی ھەیە؟ ئایا ئەوان و پەسندی ئەوە دەکەن خەڵکی سەر بە نەتەوەی گەلکوژ بە دادگاییکردنەکان ھەڵسن؟ بۆئەوەی باشتر لەو پرسیارە بگەین ,دەکرێ بپرسین ,ئایا جولەکەکان پیان باش بوو ئەڵمانەکان ئەوجارەیان لەژێرناوی داوەر و ماف دۆس ت, بەدادگاییکردنی تاوانبارە نازیەکان ھەڵسابان یا خەڵکێکی بێلیەن؟! ئایا توتسیەکانی ڕاوەندا دادگایەکی نەتەوەیی گەر لەژێر دەسەڵتی توتوەکانی ڕاوەندا بوایە ,پەسند دەکرد؟ ئایا ئەرمەنیەکان ھەڵوێستیان چی دەبێ ت ,گەر پێیان بڵێن ,ئەوا تورکەکان دادگایی تاوانبارانی گەلکوژیەکەی دژی ئەرمەن دەکەن؟! ئایا نەتەوەی ئەرمەن ئەوە پەسند دەکەن یا پێیان باشترە خەڵکێکی بێلیەن ئەم کارە بکەن؟ ئایا بۆسنیەکانی سرێبرەنیسا دەیانتوانی پەسندی ئەوە بکەن کەوا سربەکان دادگایی تاوانبارانی گەلکوژیەکەی سرێبرەنیسا بکەن؟ ئەگەر ئەرمەن و بۆسنی یا ئەوانیتر پەسندی ئەوە ناکەن نەتەوەی گەلکوژ و چەوسێنەر بەکاری دادگاکردن ھەڵبستێ ت یا بە ھیچ جۆرێک ئەو پرسیارە بە مێشکیاندا ناتوانێ ڕە ت بێ ت ,ئەوە لەبەر ئەوەیە ,یەکەم ,ئەوان ھیچ گومانیان لە ناڕەوایەتی پرۆسەکی ئاوا نییە .دووەم, نایانەوێ خۆیان لەخشتەببەن و بڕوا بەنەتەوەیەک بکەن کە دوێنێ ژەنۆسایدی کردن ,پاشان چۆن پەسندی دادگا و داوەرێک دەکەن کە سەر بەنەتەوەی دوژمن و تاوانبارە .سێیەم ,ئەوان بڕوایان بەخۆیان ھەیە ,خۆیان بە نەتەوەیەکی جیا دەزانن ,خۆیان پێ لەنەتەوەی چەوسێنەر کەمتر نییە ,کەسایەتیەکی ناسیونالنەی بەھێزیان ھەیە و ئامادەنین زیان بە سەروەری خۆیان بگەیەنن .ئەو ھەڵوێستە نە تووندڕەویە و نە ڕەگەزپەرستیە ,ئەوە مافی ڕەوای ھەر نەتەوەیەکی قوربانییە ,دیارە ھەموو جیھانیش ڕێزی بۆ ھەڵوێستی ئەوان ھەیە. پێموایە ئەگەر قوربانیەکانی گەلکوژیەکەی ئەنفال بوار و مافی وەڵمی ئەو پرسیارەیان ھەبووایە ,ئەگەر نەتەوەی بریندار و قوربانی کورد ,بوار و مافی وەڵمی ئەو پرسیارەیان ھەبووایە ,ئەوا وەڵمەکەیان وەکو ئەوەی ئەرمەن و بۆسنیەکان دەبوو. پەسندکردنی دادگای ئێراقی و داوەرانی عارەب لەلیەن دەسەڵتدارانی کورد دا ,زیانێکی کوشندەی ئێراقچیەتیە کە بە ناسنامەی نەتەوایەتی کورد و کوردستان کەو ت و دەکەوێ ت .چۆن دەکرێ عارەبی ئێراقی واتە خەڵکی سەر بەنەتەوەی چەوسێنەر و ئەنفالچی, کە نەتەوەی دوژمن و تاوانبارە ,بە دادگاییکردنی تاوانێک ھەڵبستێ ت ,کە کەسانی سەر بە نەتەوەکەی خۆیان لێیان تاوانبارن؟ ئاشکرایە ئەو تاوانانە لەلیەن نەتەوەی عارەبی چەوسێنەر دژی نەتەوەی کوردی چەوساوە کراون ,واتە ئەوانە دوو نەتەوەی جودان و تاوانەکەش پەیوەندی بە دوو نەتەوەی جودای دژبەیەک ھەیە .چۆن دەکرێ و ڕەوایە نەتەوەی عارەبی چەوسێنەر ,دادگایی تاوانێک بکا ت کە دژی نەتەوەی چەوساوە و ژێردەستی خۆی کراوە؟ کورد چۆن پەسندی ئەوەی کرد و دەکا ت؟! دەسەڵتدارانی کورد چۆن توانیان پەسندی بەئێراقیکردنی ئەو تاوانانە بکەن؟ دەسەڵتدارانی کورد چۆن دەتوانن فایلی تاوانەکانی ئەنفال ,ھەڵەبجە ,بارزانیەکان و فەیلیەکان بخەنە بەردەستی داوەرێکی عارەبی سەر بە نەتەوەی چەوسێنەر و گەلکوژ؟ کەسایەتی ناسیونالنەی دەسەڵتدارانی کورد دەبێ چەندە شێواو ,لواز و نابوو ت بێ ,کە ناتوانن ناڕەوایەتی پرۆسەیەکی ئاوا بەچاوی خۆیان ببین ,یا وادەکا ت ئەوان بڕوا بە نەتەوەی کوردکوژ بکەن؟ بەڵم وەکو ئاشکرایە دەسەڵتدارانی کورد ئەوھا سەیری پرۆسەکە ناکەن و وەکو دیارە ئامادەن بڕوا بەنەتەوەی چەوسێنەر و گەلکوژی عارەب بکەن .
پێویستە بگوترێ ت کەوا تەنھا خەڵکێکی بێلیەن و ناعارەب ,ڕەوایەتی ئەوەیان ھەبوو و ھەیە بەکاری ئەو پڕۆسەیە لە چوارچێوەی دادگایەکی نێونەتەوەیی ھەڵبستن .ئێراقچیەتی و بە ئێراقیکردنی ناسنامەی کورد ,بەھیچ شێوەیەک ناتوانێ ڕەوایەتی بداتە ئەو پرۆسەیە و ئەو دادگا تایبەتە ئێراقیە .
بەئێراقیکردن و بچوککردنەوەی تاوانکاریەکانی دژ بە کورد ئێراقچیەتی چەند ڕەھەندێکی لەیەک جیای ھەیە ,دەکرێ بەنادری پشتگیری ئازادیەکی سنورداری کورد بێ و ناچارانە ڕێز بۆ ناسنامەی ڕەگەزی و کەلتوری کورد لە چوارچێوەیەکی سنورداردا دابنێ ت .بەڵم لەلیەکی دیکە دەکرێ لەناوبردن و تواندنەوەی ڕەوتی کورستانی و ناسنامەی کوردستانیبوون لە بۆتەی ئێراقیە ت و ئێراقیبووندا بێنێتە بەرھەم )لەژێر ناوی ئازادی تاک و یەکسانی ھاوڵتیان( و وابکا ت کورد خەونی دروستکردنی ناسنامەیەکی سەربەخۆ بەیەکجاری لەبیر بکەن ,بەمجۆرە سەرگرتنی ئەو پیلنەی سەدەیەکە دژی نەتەوەی کورد پیادە دەکرێ ت .دەسەڵتدارانی کورد پیادەی ڕێچکەیەک دەکەن ئەو مەترسیە و مەترسی دووبارەبوونەوەی کارەساتەکانی تێدایە ,بەشێوەیەکی دیکە ئەوان لە سەنگەری ئێراقچیەتی دان کە سەنگەرێکە ھەوڵی بە ئێراقیکردنی دۆزی کورد بە ھەموو بەھاکانیەوە دەدا ت .وەکو دەیبینین ,تاوانەکانی گەلکوژی ,پاکتاو و بەعارەبکردن کە دژ بەکورد ئەنجام دراون ھێنراوەتەوە چوارچێوەی ئێراق ,بەشێوەیەک کە لەگەڵ تاوانەکانی دیکەی ناو ئێراق لەیەک ڕیز دانراون و وەکو یەک سەیریان دەکرێ ت و بەتاوانکاریەکانی ڕژێمی سەدام بەستراونەتەوە .دەڵێن رژێمی بەعس تاوانکاری بەرامبەر بە ھەموو گەلنی ئێراق کردووە, بەمشێوەیە لە چوارچێوەی ئێراقیبووندا و تێگەیشتنێکی ئێراقیانەدا دەبێ کێشەکان وەکو یەک سەیریان بکرێ ت .وەکو ئەوەی چۆن ئەمەریکا نایەوێ سەیری کێشەی کورد وەکو کێشەیەکی تایبە ت و جیا بکا ت و لەگەڵ کێشەکانی دیکەی ئێراق وەکو یەکیان دادەنێ ت, دەسەڵتدارانی کوردیش بەھۆی پۆلیتیکی ئێراقچیانەیان ھەمان ڕەوتیان گرتۆتە بەر .بۆیەش ئەو ھەوڵەی کە دەیەوێ تاوانەکانی ئەنفال, کیمیابارانی ھەڵەبجە و کۆکوژیەکەی بارزانیەکان و پاکتاوی فەیلیەکان وەکو تاوانەکانی دیکەی ناو ئێراق تەماشا بکا ت ,سەرچاوەکەی ھەمان پۆلیتیکی بەئێراقیکردنی کێشەی کوردە ,ئەوەیان بەشێوەیەکی دیکە و بە ڕێگایەکی دیکە .ئێمە چۆن )بەھۆی ڕەوتی بەھێزی ئێراقچیەتی باشوور( ناتوانین وەکو نەتەوەیەکی جیا و خاوەن ماف ,پەسندکردنی ناسنامەی کوردبوونمان وەک ناسیۆنێکی ئازاد بەدەس ت بێنین و ھەوڵی بە ئێراقیبوونمان دەدرێ ت و ناسنامەی ئێراقیەتمان بەسەردا دەسەپێندرێ ت ,بەھەمان شێوەش ناتوانین ئەو تاوانانەی کە بۆ لەناوبردنمان لەلیەن نەتەوەی عارەبی چەوسێنەر و داگیرکەرەوە ئەنجام دراون ,وەکو ئەوەی بۆسنیەکان ,وەکو ئەوەی جولەکەکان و ئەرمەنیەکان لەسەر ئاستی جیھانی بە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی وەکو پێویس ت بگەیەنین .ئەو پۆلیتیکە وادەکا ت کێشەکەمان لەئاستی ئێراق تێنەپەڕێ ت و کورد وەکو ئێراقی سەیریان بکرێ ت و تاوانەکانیش کە دژی کوردان ئەنجام دراون ,دژی خەڵکی ئێراق ئەنجام دراون, ھەر لەو ڕوانگەیەوەیە کە )تۆنی بلیەر( یا )کۆلن پاوەل( و ئەوانیتر دەڵێن ,سەدام چەکی کیماوی و کۆمەڵکوژی دژی "خەڵکی خۆی" بەکار ھێناوە .بەڵم ئایا ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە کورد کراون تاوانێکە وەکو خەڵکی ئێراق دژمان کراوە؟ ئایا ئەو تاوانکاریانە و گەلکوژیەکەی ئەنفال لەڕوانگە و مەبەستێکی زۆر جیاوازتر لە تاوانکاریەکانی دیکە کە بەرامبەر بە شیعە یا خەڵکی دیکە کراون, نەبوو؟ ئایا ھەر بەتەنھا ڕژێمی بەعس بوو ویستی کورد لەناو ببا ت؟ ئایا ڕژێمەکانی دیکەی بەر لە بەعس ,رۆژێ لە ڕۆژان ھەوڵی لە ناوبردنی شیعە ,تورکمان و ئاشوریان وەکو ئەوەی کورد دا .لەبەرچییە ئەو جیاوازیە؟! نەتەوەی کورد خاوەنی نیشتیمانێکە و لەلیەن وڵتانی ناوچەکەوە لەنوێ کۆلۆنیکراوە ,ھەر وڵتە بەدرێژایی مێژووی ڕابردوو و ئێستاشی لەگەڵدا بێ ت ,ھەوڵی تواندنەوەی ناسنامەی کورد دەدا ت .کورد ھەموو ئەو بەھایانە دەگرێتە خۆی کە بوونی ناسیۆنێک دەسەڵمێنن ,بۆیە و ئەوە یەکێ لە ھۆکارەکانە کە نەتوانراوە توانەوەی نەتەوەی کورد لە بۆتەی کۆمەڵگەیەکی تورکیایی ,ئێرانی ,ئێراقی یا سوریایی سەرکەوتوانە ئەنجام بدرێ ت .بەو واتایە کورد لە نەتەوەکانی ناوچەکە جودایە و ھەوڵی پاراستنی ئەو جوداییە و بەھا تایبەتیەکانی خۆی داوە و دەدا ت .ھەوڵی تواندنەوەی نەتەوەی کورد لە بۆتەی کۆمەڵگەیەکی باڵدەستدا ,ھەمووکا ت لە ڕوانگەی ناسیونالیستانەوە بووە و ھەوڵ دراوە ناسیۆنی کورد لە بۆتەی ناسیۆنە زاڵ و چەوسێنەرەکە بتوێنرێتەوە .ھەرگیز نە وەکو ھاوڵتی نە وەکو مرۆڤێکی یەکسان لە ماف و ئەرک ,سەیری مرۆڤی کورد لەلیەن نەتەوەی داگیرکەرەوە نەکراوە .ھەمیشە و بەشێوە و میتۆدی جیا ھەوڵ دراوە جیاوازی و مۆرکی نەتەوایەتی کورد وەکو نەتەوەیەکی جیا لەگەڵ نەتەوەی باڵدەس ت نەھێڵدرێ ت .بەمشێوەیە ئەو تاوانکاریانەی گەلکوژی و پاکتاوی ڕەگەزی کە دژی نەتەوەی کورد کراون ,لەسەر بنچینەی ڕەگەزی ھاتونەتە ئاراوە و مەبەستەکە لە ناوبردنی ناسیۆنێک بووە ,ئەوە جیایە لەوەی کە لە بەرامبەر شیعەکاندا کراوە .حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێراق ھەرگیز کەمینەیەکی وەکو تورکمان یا ئاشوری و کلدانیەکانیان بە ھەڕەشە لەسەر خۆیان و یەکێتی خاکی ئێراق یا بەرژەوەندی ناسیونالیستانەی
خۆیان دانەناوە ,یەکێ لە ھۆیە سەرەکیەکان ئەوەیە کە ئەوانە خاوەنی خاک لە ئێراقدا نین و ناتوانن داوای خاک بکەن )ئاشکرایە ئاشوری و کلدانیەکان خەڵکی دێرینی ناوچەکەن بەڵم لەلیەک بە ژمارە زۆر کەمن لەلیەکی دیکە پەرتوبڵون( .ھەوڵی تواندنەوەی ئەو کەمینانەش کەموزۆر دراوە ,بەڵم ھەرگیز لەڕوانگەی ھەمان تێگەیشتن و لێکدانەوە کە بەرامبەر بە کورد ھەیان بووە ,نەبووە. ناکۆکی نێوان کورد و عارەبی دەسڵتدار ناکۆکیەکی لەمێژینەی خوێناوی نەتەوایەتیە ,شەڕێکی بێبەزەیانەی داگیرکەرانە بۆ مسۆگەرکردنی یەکجارەکی خاکێکە کە ھی کوردە .بۆیە تاوانی گەلکوژی و پاکتاوی ڕەگەزی و تاوانەکانی دیکەی دژ بە مرۆڤایەتی کە دژی کورد کراون ,وەکو ئەو تاوانکاریانەیە کە بەرامبەر بۆنمونە ئەرمەن و بۆسنیەکان کران .بۆیە ,چۆن سەیرکردنی کێشەی کورد وەکو کێشەیەکی دیکەی ناو کێشەکانی ئێراق و گرنگی پێنەدانی وەکو کێشەیەکی جودا ,بچوکردنەوە و کەم نرخکردنی کێشەی کوردە و ھەروەھا ھەوڵی نەھێشتنی ئەو جیاوازیەیە کە کێشەکە بەکێشەی نێوان دوو نەتەوەی دژ بەیەک پیشان دەدا ت .بەھەمان شێوە سەیرکردنی تاوانەکانی ئەنفال و ھەڵەبجە یا تاوانکاریەکانی دژ بە بارزانیەکان و فەیلیەکان وەکو تاوانکاریەکانی دیکەی ناو ئێراق, بچوکردنەوە و کەم نرخکردنی ئەو تاوانکاریانەیە کە بەرامبەر بە کورد کراون ,ھەروەھا ھەوڵی نەھێشتنی جیاوازیەکەیە .بەمجۆرە ئەوە زیانە بە ناسنامەی کورد و کوردستان دەگا ت .
بەکارھێنانی سەدام و ھەوڵی پاکردنەوەی نەتەوەی چەوسێنەری عارەب لە تاوانکاریەکان ھەرزوو داسەپاندنی دادگای تایبەتی ئێراقی و بەئێراقیکردنی دادگاکە ,ئاسایی ئەو لێکدانەوەی بۆ کرا کەوا لەلیەک ,زوو دادگایکردنی سەدام و بڕاندنەوەی سزای کوشتن بەسەریدا ,لەلیەکی دیکە کەنتڕۆلکردنی دادگاکە و سنوردارکردنی بڵوبوونەوە و ئاشکرابوونی گەلێ سکانداڵ و ڕاستی کە ڕۆژئاوا و دەسەڵتدارانی ئێراقی ئارەزووی ناکەن . سەدامی دیکتاتۆر کەسایەتیەکە جگە لەوەی پەروەردەی کەلتوری خێڵەکی ,ئیسلمی و باوکسالری عارەبیە و شاگردی کۆمۆنیستە دیکتاتۆرەکان بوو ,لەلیەن ڕۆژئاواوە یارمەتی دراو بەھێزکرا .سەدام بەچی توانی کارگەی چەکی کیمیاوی ,چەکی کۆمەڵکوژ و ئەتۆمی دروس ت بکا ت؟ کێ یارمەتی ئەوی دا؟ واز لە وڵتە سۆسیالیستی و کۆمۆنیستەکان بینە ,چونکە مافی مرۆڤ و ئازادی لە فەرھەنگی ئەواندا شوێنی نەبوو ,بەڵم ئایا ڕۆژئاوا نەیدەزانی ئەو چەکە دژی خەڵکێکی بێتاوانی وەکو کورد بەکار دەھێنرێ ت؟ ڕۆژئاوا ئەوەی باش دەزانی و لەپێناوی پارە و بەرژەوەندی ناسیونالنەیاندا یەکودوویان لە یارمەتی و ھاوکاری سەدام نەکرد .لە کۆتایی حەفتاکاندا )جاک شیراک(ی سەرۆکی ئێستای فەرەنسا خۆی ھا ت چاوی بەسەدام کەو ت و بەڵێنی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی پێدا. ئەڵمان خۆیان چوونە ئێراق و کارگەی چەکی کیمیاویان بۆ ئێراق دامەزراند .ئەمەریکا خۆی یارمەتی سەدامی لە دروستکردنی چەکی کۆمەڵکوژدا .ئەو )ڕۆمسفیلد(ەی کە ئێستا مینستەری بەرگری ئەمەریکایە ,خۆی سەبارە ت بەوە ھا ت و چاوی بە سەدام کەو ت . ئەوانە و زۆری دیکە ,ھەمووی لەکەی ڕەشن بەنێوچەوانی ڕۆژئاواوەن .دیارە ئاساییە ,ڕۆژئاوا ھەوڵ بدا ت بۆ داپۆشینی ئەو سکانداڵ و ڕێکەوتنانە کە دەکرێ بتوانێ لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی بە بەشداری لە تاوانکاری تۆمەتباریان بکا ت .ئەوە جگەلەوەی زیان بە بەرژەوەندی ئەو ڕامیارانەی لەسەر دەسەڵ ت ماون بێگومان دەگەیەنێ ت .دیارە ئەوە لەدادگایەکی وەکو ئەوەی ئێراق باشتر دەتوانرێ بخرێتەلوە و کەنترۆڵ بکرێ ت و خۆیان لەو تاوانانە بپەڕێننەوە .وڵتانی داگیرکەر و وڵتانی دیکە بەھەمان شێوە ,ئاگاداری ھەموو ئەو تاوانانە بوون کە لەلیەن ڕژێمی سەدام ئەنجام دەدران ,بەئەگەری زۆر ئەوان ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ و بەشێوەیەک لە شێوەکان یارمەتیان داوە .دیارە وڵتانی داگیرکەر ڕێکەوتن و پەیمانی تایبەتیان لەگەڵ سەدامدا سەبارە ت بە کێشەی کورد مۆرکردووە .بۆیە ئەوانیش وەکو ڕۆژئاوا تا بۆیان بکرێ ت ھەوڵ دەدەن دادگاکە داخراو و سنوردار بێ ت. خاڵێکی دیکە کە جێگای نیگەرانی زۆرە ئەوەیە ,لەلیەن دەسەڵتدارە ئێراقیەکانەوە ھەوڵدەدرێ ت تاوانەکان بە خودی سەدام و تاوانبارانی دیکە ببەسترێنەوە .واتە ھەوڵ دەدرێ ت تاوانەکانی گەلکوژی ,پاکتاوی ڕەگەزی ,بەعارەبکردن و تاونەکانی دیکە بە سەردەمی ڕژێمی بەعس ببەستنەوە .ئەوان دەسەڵتدارانی کورد و عارەب ,دەڵێن" :سەدام تاوانی دژ بە ھەموو خەڵکی ئێراق کردووە و بەھیوان بەزووترین کا ت بە سزای ڕەوای خۆی بگا ت" .بەو گۆتەیە ھەوڵی ڕەشکردنەوەی تاوانەکانی پێش سەردەمی سەدام دەدرێ ت. دیارە تاوانەکانی دژ بەکورد ھەر لەسەردەمی سەدام نەبووین بەڵکو بە درێژایی تەمەنی ئێراق بە بەردەوامی ھەبووین و ڕژێمی سەدام درێژەپێدەری ئەو پۆلیتیکەی ئەوانی پێش خۆی بووە .ئەو تاوانانەی دژی کورد کە لەماوەی ٨٠ساڵی ڕابردوودا درێژەیان ھەبووە, کردارێک بووین لەلیەن نەتەوەی زۆرینە و دەسەڵتداری عارەب کراون ,ئەوە ڕاستیەکە ھەموو نەتەوەی زۆرینەی عارەب بە شێوەیێ لە شێوەکان پێیەوە پەیوەستدارن .بەڵم ئەگەر دژایەتی کورد و تاوانەکان ھەمووی بخەنە ملی سەدام ,ئەوا ئەوان سەرکەوتوانە خۆیان لەو ڕاستیە مێژووییە دەرباز دەکەن و بەمشێوەیە خۆیان لەبەرپرسیاریەتی ,بەخۆداچوونەوە وخۆچاککردنەوە ڕزگار دەکەن .پیاو لەوە
دەگا ت کەوا بۆچی عارەبەکان ئەو ھەوڵە دەدەن ,بەڵم ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە ,گەلێ لە دەسەڵتدارە کوردەکانیش لە ھەمان ئاواز دەخوێنن .دیارە ئەوە زەبرێکی دیکەی ئێراقچیەتیە بەکێشەی نەتەوایەتی کورد دەکەوێ ت. خاڵێکی دیکە کە جێگای نیگەرانیە و دەکرێ وەکو ھەوڵدانێک بۆ شێواندنی ڕاستیەکان بێ ت ,ئەوەیە گوایە تەنھا سەدام و ڕژێمەکەی تاوانبارن ,بەسزادانی ئەوان ئەوا ھیچ کێشەیەک لە نێوان گەلنی ئێراقدا بەتایبەتی کورد و عارەب نامێنێ و ئیتر ئاشتبوونەوە دێتەدی. ئاشکرایە ئاشتبوونەوەی نێوان کورد و عارەب بەر لەھەموو شتێک بە دانپێنانی وەکویەکی ئازادی و ماف دەکرێ بێتە بوون ,ئەوە تا ئێستا لەئارادا نییە .سەدام یا عەلی کیمیاوی و ئەوانیتر لە تاوانکاریەکان بەتەنھا نەبووین ,ھەموو ئەفسەرە پایە بەرز و نزمەکان ,پیاوە پلەدارەکانی ئەمن و ئیستخبارا ت و ھەموو ئەوانەی لەکورد کوشتن و تاونکاریەکان بەشداریان کردووە کەموزۆر تاوانبارن .لەبیرمان نەچێ ت ئەوانە ھەمووی عارەب بوون و لەشارە عارەبەکانەوە ھاتبوون ,ئەوڕۆ ئەوانە گەلێکیان بەشێوەی جیا بووینەوە کاربەدەس ت. کورد کوژی لە سەدامەوە دەستی پێنەکردووە و داھێنانێکی سەدامی دیکتاتۆر نەبووە ,وەکو پێشتر گووتمان ,سەدام تەنھا درێژەپێدەری پۆلیتیکی پاکتاوی کوردە ,جیاوازیەکە ئەوەیە ئەو بێبەزەییانەتر و دڕندانەتر پیادەی پۆلیتیکی پاکتاو و لەناوبردنی کوردی گرتە ئەستۆ. ئاشتبوونەوە یا دووبارەنەبوونەوەی تاوانەکاریەکان پێویستی بەبوونی گەلێ فاکتەر ھەیە )لەخوارەوە زیاتر دێمە سەر ئەو بابەتە(, سزادانی سەدام و تاوانبارانی دیکە تەنھا یەکێک لەو فاکتەرانەن و گرنگنترین فاکتەرنین ,چونکە ئەو مێنتال و کەلتورەی سەدام و ئەوانی تری دروستکرد ھەر لەژیاندایە و دەشتوانێ لە ئێستا و لە داھاتوودا خەڵکی دیکەی وەکو ئەوان پەروەردە بکا ت. سەبارە ت بەڕەخنەی گەلێ لە شارەزایانی یاسای نێونەتەوەیی ,پێویستە بگوترێ ت ئەوان پەرۆشی ڕەوایەتی یاسایی دادگاکەن زیاتر, کێشەی گەلی کوردستان چەند زیانی لەئەنجامی دادگایەکی ئاوا پێدەکەوێ ت ,بۆ ئەوان ھێندە گرنگ نییە .دیارە یەکێک لەو ھۆیانەی کە بووەتە ھۆی ئەوەی گومان لە ڕەوایەتی ئەو دادگایە و پرۆسەی دادگاییکردنەکە لەلیەن شارەزا و یاساناسە جیھانیەکاندا بکرێ ت ,ئەوەیە جگەلەوەی بەچاوی ڕەخنە لە بوون و پێکھاتەی دادگاکە دەڕوانن ,وا ڕەچاو دەکرێ ت ,ئەو دادگایە سەدام بەکوشتن سزا بدا ت )ھەروەکو کۆفی ئەنان و ھەندێ یاساناسی جیھانی دیکە ئاماژەیان پێداوە( .ئەوانە بۆ سزادانی تاوانباران ,وابەستەی یاسای نێونەتەوەیین و دژی سزای کوشتنن ,بۆیەش بەجۆرێ لەجۆرەکان لەسەرەتادا ,لە یەکلیەنە ھەنگاونان و پەلەکردن لە دامەزراندنی دادگاکەدا ,ھەس ت بەوەکرا کەوا پەلە لە دادگاییەکە و کوشتنی سەدام دەکرێ ت .ئەو فاکتەرانەی پشتگیری ئەو گومانە دەکا ت ئەوەیە ,ئەوانەی سەدام و تاوانبارانی تر دەدەنە دادگا ,یا خەڵکێکن دژی سەدامن )وەکو ئەمەریکا و بەرھەڵستاکارنی سەدام کە ئەمرۆ دەسەڵتدارن( یا سەر بە لیەنی قوربانین .گومان لەوە دەکرێ ت ئەوانە بتوانن ڕەوایانە و بێلیەنانە دادگایی تاوانباران بکەن ,چونکە ئەوانە خەڵکێکی بێلیەن نین .ھەروەھا مەترسی ئەوە زۆرە دەسەڵتدارانی ئێراقی پیادەی مەبەستی ڕامیاری خۆیان بکەن .واتە کێشە ئەوە نییە کەوا سەدام سزا دەدرێ ت ,چونکە سەدام و تاوانبارنی دیکە لە دادگایەکی نێونەتەوەییش بەئەگەری زۆر ھەر سزا دەدرێن و دەربازیان نابێ ت ,کێشەکە ئەوەیە ,ئایا دادگایەکی ڕەوا لەئارادایە و دادگاییەکان ڕەوا دەبن؟ ئەوە ئەگەر مرۆ لەڕوانگەی دادوەری و ڕەوایەتی یاساییەوە سەیری کێشەکە بکا ت .
ئاشتبوونەوە و دووبارەنەبوونەوەی تاوانەکان تەنھا بە کوشتنی سەدام نایەتەدی لە ١٣و ١٤ی ئۆکتۆبەردا کۆنفرانسێک لەژێر ناوی "دادگایی سەرانی رژێمی پێشووی عێراق – وانەیەک بۆ دووبارەنەکردنەوەی تاوانەکانی جینۆساید لە کوردستانی عێراقدا" لە خانووی پەرلەمانی کوردستاندا سازکرا .کۆنفرانسەکە زیاتر پەیوەندی بە خۆئامادەکرن و ئامادەکردنی فایلەکانی پەیوەستدار بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و تاوانکاریەکانەوە ھەبوو ,بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان باس لەوە نەکراوە ,چۆن تاوانەکانی گەلکوژی و پاکتاوی ڕەگەزی دەکرێ دووبارە نەبنەوە .من دەمەوێ کەمێ لەسەر ناونیشانەکە بپەیڤم. من پێموایە کێشەی کورد زۆر لەوە گەورەترە کە بە کوشتنی سەدام ببڕێتەوە ,کێشەی کورد لەو دادگایە تایبەتەی ئێراق زۆر بەرفراوانترە ,بۆیە سەدام دەکوژرێ یا زیندانی یەکجاری بۆ دەبڕێتەوە ,ئەوە تەنھا بە ئەنجامێکی ھەنوکەیی و کاتیەوە بەندە و فاکتەرێکە بۆ دڵدانەوەی قوربانیەکان گرنگە .دەبێ بگوترێ ت کەوا سزادانی تاوانباران فاکتەرێکی گرنگە بۆ بوونی جۆرێک لە دادوەری ,بەڵم ئەوە بەس نییە بۆ گەیشتن بە ئاشتبوونەوە یا دووبارەنەبوونەوەی تاوانکاریەکان .دیارە ئەگەر کورد بیەوێ بابەتیانە و ڕاشیونالنە سەیری کێشەکەی خۆی بکا ت و سەیری فاکتەری بنچینەیی سەرھەڵدانی کارەساتەکان بکا ت ,ئەوا دەبێ بەدوای چارەسەری بنەڕەتی ئەو ھۆکارانەدا بگەڕێ کە باکگراوندن و ھۆکاری بنچینەیی سەرھەڵدانی کێشەی کوردن .گریمان سەدام و تاوانبارانی دیکە ھەموویان کوژران ,ئایا ئیتر ئاشتی لە کوردستان سەقامگیردەبێ و ئیتر تەواو کورد ئازاد بوو؟! تازە تەنیشتمان دەکەویتە عاردی و چیتر ڕاونان و تۆقاندن دووبارە نابنەوە؟! جارێکی دیکە گەلکوژی و بە عارەبکردن بەچاوی خۆمان نابینین؟! وەکو پێشتر ئاماژەمان
بۆیکرد ,ئەو کەلتورەی سەدامی دروستکرد ,کارگەکەی ھەروا لەگەڕدایە و خەڵکی دژە کورد لەناو عارەبی ئێراقی گەلێ زۆرن. ئەمڕۆ مرۆڤی کورد لەبەر کوردبوونی لەلیەن ھەندێ گروپی عارەب سەربڕ دەکرێ ت .ئەو گروپانە کێن و ئەو ڕقە لەچ کەلتورێکی چۆڵپەرس ت و بەربەریانە سەری ھەڵداوە ,کە تەنھا بە سەربڕین دڵی ئاو دەخواتەوە؟ دەبی ئەوە چ کەلتورێک بێ ت کە لەسەدەی بیستویەکدا ڕێگای سەربڕین بدا ت و بە ڕەوای دابنێ ت؟ ئەوە ھەمان ئەو کەلتورە عارەبی و ئیسلمیەیە کەسەدام و عەلی کیمیاوی دروس ت کرد .غازی یاوەر ھێشتا ھیچ دەسەڵتی نییە ,غازی یاوەر کە بەپشتگیری بارزانی و تالەبانی بووە سەرۆکی ئێراق ,ئەوا ھەر لەئێستاوە ھەڕەشە لە کوردە ئازادیخوازەکان دەکا ت .ئەدی ئەگەر دەسەڵتی کەوتە دەس ت دەبێ چی بکا ت؟ بەپێی وانەکانی مێژوو بڕواکردن بەنەتەوەی چەوسێنەر و داگیرکەری عارەب تەنھا خۆش باوەڕیە و فێرلەخۆکردنە .ناکرێ بڕوا بە نەتەوەیەک بکەی ت ,کە چەندین جار ,لەسەردەم و قۆناغی جیاوازدا و لەژێر ناوی ئایدۆلۆژیای جۆراوجۆردا ,ویستی لەناو ت ببا ت و گەلکوژی کردی ت. جێی خۆیتی لێرەدا ھەوڵەکەی سەرۆکی پارتی ,مەسعود بارزانی و بەڕێوەبەرایەتیەکەی ھەولێر سەبارە ت بە ئاشتبوونەوە لەگەڵ عارەبان کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا درا ,وەبیر بێنینەوە .سەیرە کورد نەتەوەی قوربانیە ,کەچی ئەو داوای ئاشتبوونەوە لە نەتەوەی عارەبی باڵدەس ت و چەوسێنەر دەکا ت .زۆر سەختە بتوانرێ نمونەیەکی لەو شێوەیە لە مێژووی نەتەوە ژێردەستەکاندا بدۆزیەوە .ئەو دەستپێشخەریە دەبێ لەلیەن تاوانبار و نەتەوەی چەوسێنەرەوە بکرێ ت و ئەوان دەستی ئاشتبوونەوە بۆ نەتەوەی مافخوراو و قوربانیکراو درێژبکەن ,داوای لێبووردن لەجیاتی نەتەوەکەیاندا بکەن و ئامادەی ئەنجامی تاوانەکانی نەتەوەکەیان بن .ڕەنگە خەڵک ھەبن بڵێن" :خۆ ئەوانە تاوانبار نەبوون بۆ داوای لێبوردن بکەن!" .جێگای بیرخستنەوەیە کەوا ئەڵمانیا ئێستاش ناوەناوە بەناچاری دەبێ قەرەبووی زیانەکان بۆ قوربانیەکانی جەنگی جیھانی دوو بکەنەوە ,ئەو تاوانکاریانەی کە بەرامبەر قوربانیەکان کراون نیو سەدە بەر لەئێستا بووە ,بەڵم تاونکاریەکان لەلیەن گەلی ئەڵمانەوە کراون ,ئەڵمان دان بەوەدا دەنێن کەوا ئەوان بەشێکن لەو گەلەی تاوانکاریەکانی ھۆلۆکۆستی ئەنجامدا ,بۆیە ئەڵمان خۆیان بەبەرپرسیار دەزانن .نەتەوەی کۆریا ئێستاش چاوەڕوانی داوای لێبووردن لە ژاپۆن دەکەن و پێیان وایە ژاپۆن لەسەریەتی داوای لێبووردن لە خەڵکی کوریا بەرامبەر ئەو تاوانکاریانەی کە سوپای داگیرکەری ژاپۆن و کەسانی ژاپۆنی بەرامبەر بە خەڵکی ژێردەستی کۆریا لە نێوان ساڵەکانی ١٩١٠تا ١٩٤٥دا کردیان ,بکا ت .چونکە تاوانباران ژاپۆنی بوون و سەربە گەلی ژاپۆن بوون ,بۆیە گەلی ژاپۆن بەرپرسیارەتی دەکەوێتە ئەستۆ . سەیر ئەوەبوو ئەوسا یەکێ لە کۆنە ئەفسەرەکانی بەعس کە ھاتبووە ھەولێر لەجیاتی پەشیمانی و لێبووردن بە شانازیەوە دەیگو ت" :من بەشەرەفەوە شەڕم لەگەڵ کورد دا کردووە!" دیارە لە کۆبوونەوکاندا لەزۆربەی کاتەکاندا بە زمانی نەتەوەی چەوسێنەر و داگیرکەر بە عارەبی لەناو شاری ھەولێر سەبارە ت بە ئاشتبوونەوەکە دەمەتەقێکرا .لەبەر ئەوەی ئەو ھەنگاوە وەکو زۆر ھەنگاوی دیکەی ناوچەکە, زیاتر گرنگی بە ڕواڵە ت و خۆدەرخستن و خۆھەڵکێشان دەدا ت و مەبەس ت چارەسەری کۆنکریتی و ڕاستەقینە نییە ,بۆیە زۆر بڕ ناکا ت و واتایەکی ئەوتۆی نابێ ت .ئەو ھەنگاوە ھەنگاوێکە ئێراقچیەتی لەگەڵ خۆیدا ھێنای ,ئەوە بەڵگەیەکی دیکەی لوازیی کەسایەتی ناسیونالنەی دەسەڵتدارانی کورد بوو پێمان پیشاندرا. دووبارەنەبوونەوەی ژەنۆساید و بەعارەبکردن و تاوانی دیکەی دژ بە مرۆڤایەتی کاتێ دەکرێ بێتەدی کە ئاشتبوونەوە لەسەر بنچینەیەکی ڕاستەقینە و مەبەستێکی پاک و ڕوون بێتەدی .ئاشتبوونەوە کاتێ دەکرێ بێتەدی کە پڕۆگرامێکی تاوتوێکراو و ڕوون و ئاشکرای بۆ دابنرێ ,ھەروەھا میکانیزمێکی ڕوونی جێبەجێکردنەکەی بۆ دیار بکرێ ت و مسۆگەر بکرێ ت .کاتێ ئاشتبوونەوە دێتەدی, جگە لە ژماردنەوەی قەرەبوو بۆ قوربانیان و سزادانی تاوانباران و گەلێ پرۆسەی دیکە ,لەسەر بنچینەی دانپێنان بە یەکسانی و وەکویەکی ئازادی نەتەوایەتی بێ ت .واتە دان بە ئازادی نەتەوەی کورد وەکو ئازادی عارەب دابنرێ ت ,بەمجۆرە داننان بە ئازادی ناسیۆنی کورد وەکو نەتەوەیەکی ئازاد و سەربەخۆ . ئەگەر بێتو بمانەوێ فێرلەخۆمان نەکەین و دەستنیشانی ھەنگاوە پێویستەکان بۆ ئاشتبوونەوەیەکی درێژخایەن و بێگەرد بکەین ,ئەگەر بمانەوێ چارەسەرێکی ئایدیال )کە بتوانێ ئاشتبوونەوە بێنێتەدی( دیاربکەین ,دەبێ بەلیەنی کەم: یەکەم ,ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو ئەو یاسایانەی دژی کورد و کەمینەکانی دیکە کە تا ئێستا ماون .نابێ پاکانە بۆ بوونی ھیچ یەکێ لەیاسا ڕەگەزپەرستیەکان بکرێ ت و دەبێ بێ یەکودوو نەمێنن .نەک وەکو ئەوەی ئێستا دەیبینین ,ھەندێ یاسا کە بەدڵی عارەبەکانی بەغدا نییە ھەڵوەشاوەتەوە بەڵم ئەوانەیان ھێشتۆتەوە کە خۆیان نایانەوێ لیاندەن . دووەم :سڕینەوەی ھەموو ئەو ھەنگاو و یاسایانەی کە پرۆسەی بەعەرەبکردن لەگەڵ خۆیدا ھێناونی و سەپاندوونی .واتە ئەو یاسایانەی بەر لە رژێمی بەعس و ئەوانەی دواتر لەسەردەمی بەعسدا ھاتن ,دەبێ ڕەشکرێنەوە و نەمێنن .ئەو عارەبانەی کە پڕۆسەی بەعارەبکردن ھێناونی بۆ ناوچەکانی کوردستان ,یەکودوو لە ناردنەوەیان نەکرێ ت .دەبێ عارەبە دەسەڵتدارەکان دەستپێشخەری بکەن و
بەو ھەنگاوانە ھەڵسن نەک ھەر بەتەنھا کورد ,ئەوە ئەگەر عارەب مەبەستی ئاشتبوونەوەی ھەیە .دەسەڵتدارانی کورد دەبێ ئەو عارەبە داگیرکەرانە بناسن کەلەسەر خاکی کورد جێنیشکراون ,نابێ بۆ ھیچ جۆرە مەبەستێک پشتگیری مانەوەیان بکرێ ت ,یا بە عارەبی ڕەسەن دابنرێن .بەکورتی دەبێ ووردودرشتی شوێنەواری بەعارەبکردن بەھاوکاری و دەسپێشخەری عارەبی دەسەڵتدار بسڕێنەوە ,ئەگەر کورد یەکلیەنە ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ ,ئەوە بەئەگەری زۆر ھێمای ناتەبایی عارەبە لەپرۆسەکە. سێیەم :دەبێ عارەب دان بە تاوانی گەلکوژی ئەنفال بەبێ یەکودوو دابنێن و ناوی ئەنفال وەکو تاوانێکی گەلکوژی تایبە ت بناسرێ ت و لەدەکومێنتەکاندا بنوسرێ ت ,نەک وەکو تاوان دژی مرۆڤایەتی بنوسرێ ت یا پاکانە بۆ پیرۆزی ناوەکە بکرێ ت و بەمشێوەیە خۆیان لەبەکارھێنانی ناوەکە بپارێزن .پێویستە گەلکوژی ئەنفال لەدەکومێنتە ئێراقی و نێونەتەوەییەکان ,بەتێرۆتەسەلی گوزارش ت بکرێ ت و ڕوون بکرێتەوە .ناوی تاوانی گەلکوژی ئەنفال لە دەستورەکاتیەکەدا نەھاتووە ,ئەوە گومان سەبارە ت بە نیازی عارەبان دروس ت دەکا ت . چوارەم :داننان بە تاوانی پاکتاوی ڕەگەزی و بەعارەبکردن بێ پێچوپەنا .واتە لەدەکومێنتە ئێراقی و نێونەتەوەییەکاندا چەمکی بەعەرەبکردن بناسرێ ت و بەڕوونی گوزارشتەکەی بنوسرێ ت .نەک خۆ لەو ناوە بپارێزرێ ت و چەمکی گۆڕینی ڕەگەز یا "زەرەرمەندی سیاسی" بەکاربھێنرێ ت .عارەب دەبێ دان بە بوونی بەعارەبکردن دابنێن ,گەر مەبەستی پاکیان بۆ ئاشتبوونەوە ھەیە. پێنجەم :بەھەمان شێوە داننان بە کۆمەڵکوژیەکەی بارزانیەکان و پاکتاوی فەیلیەکان وەکو تاوانی جیا و سەربەخۆ ,گوزارشتیان بە ڕوونی بکرێ ت و لە دەکومێنتە ئێراقی و نێونەتەوەییەکاندا بەتێروتەسەلی بنوسرێن . شەشەم :پێویستە بەفەرمی لەلیەن دەسەڵتدارانی عارەبەوە داوای لێبووردن لە خەڵکی کوردستان بکرێ ت .ھەروەھا قەرەبووی ھەموو ئەو زیانانە و قوربانیانە بکرێنەوە کە بەھۆی تاوانکاریە جۆراوجۆرەکان ڕوویان داوە .قەرەبوو کردنەوەی چەندین ساڵ زیانی دارایی خەڵکی قوربانی پێویستە بکرێتەوە .ئەو تاوانانەی دژ بەکورد کراون لەلیەن نەتەوەی باڵدەستی عارەبەوە کراون و جودان لەوەی دژی شیعە یا بەرھەڵستکارانی بەعس کراون ,بۆیە نابێ قەرەبووکردنەوەی قوربانیە کوردەکان لەگەڵ ئەوانی دیکە تێکەڵکرێن .دەبێ واپیشان بدرێ ت کەوا ئەو تاوانانە ,نەتەوەی باڵدەستی عارەب بەرامبەر بە نەتەوەی ژێردەستی کورد کردوویەتی. حەفتەم :سزادانی ھەموو تاوانباران لە دادگایەکی نێونەتەوەیی بێلیەن و خاوەن ڕەوایەتی ,لەدادگایەکی کراوە و پرۆفیشنالدا کە لەئاستی نۆرم و مەرجە نێونەتەوەییەکاندا بێ ت و بەپێی یاسای نێونەتەوەیی تاوانباران سزا بدرێن .نەک دادگایەکی ئێراقی کە لەلیەن نەتەوەی عارەبی گەلکوژەوە بەڕێوەدەچێ ت . ھەشتەم :پرۆگرامکردنی ئەو تاوانانە و تاوانکاری دیکەی دژ بە مرۆڤایەتی لە سیستەم و پرۆگرامی پەروەردەیی ھەموو ئێراقدا ,تاکو نەوەی داھاتووی عارەبان زانیاریان لەسەر ئەو تاوان و تاوانکاریانە ھەبێ ت و وابکا ت ئێشتیخوازانە بیربکەنەوە و دژی تاوانکاری بووەستن .بەکورتی بکرێتە بناغەیەک بۆ گۆڕینی مێنتالی شەڕاوی و دژە کوردانەی نەوەی داھاتووی عارەب و پەروەردەکردنیان بە مێنتالێکی دۆستانە و ئاشتیخوازانە . نۆیەم :داننان بە مافی ئازادی و سەربەخۆیی کورد لەخاک و نیشتیمانی دێرینی خۆیدا .ئەوەش بە ڕێگادان بە بڕیاردانی مافی چارەنووس و سەربەخۆیی بەبێ پەناوپێچ و ئەملوئەول .عارەب دەبێ دان بە وەکو یەکی ماف و ئازادی تەواوی کوردان دابنێن ,واتە ئەوان نابێ دژی سەربەخۆیی کورد و ستاتی سەربەخۆی کوردان بووەستن .داننان بە مافی ئۆتۆنۆمی یا فیدرالی چارەسەری کێشەی کورد ناکا ت و ئاشتبوونەوەی ڕاستەقینە لەسەر ئەو بنچینەیە نایەتەدی ,بەڵکو ئەوە تەنھا دواخستنی چارەسەری بنەڕەتییە و ھەمووکا ت مەترسی سەرھەڵدانی ناکۆکی ڕەگەزی و ئەگەری دووبارەبوونەوەی کارەساتەکان لەئارادا دەبێ ت .ئاشتبوونەوە لە چوارچێوەی ئێراقدا نایەتەدی .ئاشتبوونەوەی بێگەرد و ڕاستەقینە کاتێک دێتەدی کە کورد وەکو عارەب ببێتە خاوەن ستاتی ئازاد و سەربەخۆی خۆی, ئەوکاتە وەکو دوو وڵتی دراوسێ دەتوانن ئاشتیانە بەیەکەوە و لەتەنیش ت یەکتر بژین .ئاشتبوونەوە بەبوونی ئەو خاڵنە دەکرێ بێتەدی, ئەگەرنا بوونی بەئەگەری زۆر نابێ ت.
ئەنجام
خەڵکی کوردستان قوربانی دەستی پۆلیتیکی پاککردنەوەی ڕژێمی بەعس و ڕژێمەکانی پێشتر بووین ,بۆیە ئاساییە کەوا چاوەڕوان بکرێ ت ,نەتەوەی کورد وەکو نەتەوەیەکی قوربانی لە ئەگەری دامەزراندن و پێکھاتەی دادگایەکی تایبە ت بۆ تاوانبارن ,ئاگادار بکرێنەوە ,پرسیان پێبکرێ ت و ڕێز بۆ ھەڵوێستیان دابندرێ ت .بەڵم نە لە پێش دامەزراندنی دادگاکە و نە لەکاتی دامەزراندنی دادگاکەدا پرس و ڕاوێژ بە خەڵکی کوردستان وەکو خەڵکێکی قوربانی نەکرا و گرنگی پێ نەدرا .کەسێ نەھا ت ئەگەرەکان ,چۆنیەتی و جۆری دادگاکان بۆ خەڵکی کوردستان ڕوونکاتەوە و تێیان بگەیەنن ئەو دادگایانە چین ,بۆچی و بۆ ئەوەیان لەوەی دیکەیان چاکترە یا خراپترە. تێیان نەگەیاندن و لەگەڵیان ئەوە تاوتوێ نەکرا کەوا بۆ مۆدیلی نێوەنەتەوەیی بۆ کورد خراپە و مۆدێلی ئێراقی باشترە؟ دەسەڵتدارانی سەر بە نەتەوەی باڵدەستی عارەب کە دەسەڵتی داگاکەیان بەدەستە ,ئەوان حەز بەدادگایەکی نێونەتەوەیی ناکەن و نەیانویس ت داگاکە نێونەتەوەیی بێ ت ,بەڵم لەمبارەیەوە کەس پرسی بە کورد نەکرد .دەسەڵتدارانی کورد ئەوەیان پەسند کرد و بەڵم نەزانرا ,بۆچی پێیان باشترە داوەری سەر بە نەتەوەی چەوسێنەری عارەب دەسەڵتی دادگاکەیان بەدەس ت بێ ت؟ ھیچ لیەنێک نە ئەمەریکا نە دەسەڵتدارانی کورد ,ھیچ قورساییەکیان بۆ خەڵکی کوردستان )کە گەلی قوربانیە و ٨٠ساڵە لەلیەن عارەبان ھەوڵی تواندنەوە و بەئێراقیکردنی دەدرێ ت( ,دانەنا و بەھەندیان ھەر نەگرتن .دادگا و پرۆسەیەکی لەو شێوەیە چۆن ڕەوا دەبێ ت ,کاتێ نەتەوەی کوردی قوربانی بەھەند ھەڵنەگیرێ و پرسی پێنەکرێ ت؟ پێویستە بگوترێ ت ,لەکۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراسیانەدا ,پرۆسەیەکی ئەوھا بێ ئاگادارکردنەوە, تاوتوێکردن ,ڕاوێژکردن ,ڕوونکردنەوە ,پرسکردن و تەبامەندی خەڵک نایەتە بوون .وەکو دیارە دەسەڵتدارانی کورد و داوەرانی کورد ڕۆڵێکی ئەوتۆیان لەم دادگا ناڕەوایەشدا نییە و وەک پاشکۆیەکی ھەنگاوەکان دەکەونە بەرچاو. گەر لەڕوانگەیەکی کلسیکیانە و مۆرالنەی یاسای سروشتەوە سەیری دادگاییەکە و تاوانباران بکەین ,ئەوا ھیچ لیەنێ لە لیەنی قوربانی بۆ دادگایی و سزادانی تاوانباران لەپێشتر نییە ,بەپێی ئەو لۆژیکە دەبوایە تاوانباران بدرێنە دەستی لیەنی قوربانی و ئەوان بەگوێرەی نۆرم و دادی خۆیان تاوانباران سزا بدەن .بەڵم وەکو دیارە ئەوە لەلیەک بەشێوەیەکی سەرەکی و زۆرترلە کاتی ھەڵگیرسانی شۆڕش و وەرگێڕانی تەختی تاوانباران لەلیەن گەلی ڕاپەڕیوەوە دەکرێ بێتەدی .بەم واتایە سزادان و کوشتنی تاوانبارن لەکاتی ڕاپەرین و ھەرای شۆڕشەکەدا جێبەجێ دەکرێ ت .دیارە لەو بارەدا سزای گەل دەسەپێندرێ و زۆربەی خەڵکی جیھانیش نۆرماتیوانە تەبامەندی ڕەوایەتی سزاکە دەسەڵمێنن .بەڵم لەلیەکی دیکە گەر کار گەیشتە دادگا و دادگاکاری ئەوا لۆژیکی یاسای سروش ت یا سزای گەل ھیچ پشتگیریەکی لەلیەن یاسای نێونەتەوەیی و لۆژیکی یاسایی و ڕەوایەتی دادەوە کە بنچینە لەسەر مافەکانی مرۆڤ دەگرێ ت ,نییە .دیارە ئەوەی لەئێراق ڕوویدا شۆڕش نەبوو و لیەنی دەرەکی سێیەم ھاتە ناوەوە و تەختی تاوانبارانی تێکشکاند و تائێستا گەلێکی لێ دەستگیر کردوون .کە ئەمەریکا بانگاشەی ئازادی و دیموکراسی دەکا ت ,پێویستە لەسەری کە ڕێزلە یاسای نێونەتەوەیی و ڕەوایەتی دادەوە بگرێ ت ,دیارە ئەو کێشەیەی کە ئەمەریکاییەکان ئەمڕۆ سەبارە ت بە دادگاکە ھەیانە و دەکەونە بەر ڕەخنەی زۆر لە خەڵکی دەسەڵتدار و شارەزایان ,لەبەرئەوەیە گومان لەوە دەکرێ ت کەوا ھەنگاوەکەی ئەمەریکا لەئاستی نۆرم و داواکاریە نێوەنەتەوەیەکاندا بێ ت . ھەرچۆنی بێ ت وەکو لە بەراییدا ئاماژەمان بۆیکرد ,سێ جۆری سەرەکی دادگای تایبە ت بۆ دادگاییکردنی تاوانباران ھەن .بەڵم ھەر کێشەیە تایبەتمەندی خۆی ھەیە و لەھەر شوێنێ بەرژەوەندی دەسەڵتداران یا ئیلیتی )ھەڵبژاردە( دەسەڵتدار ڕۆڵی دیاریان لە شێوە و چۆنیەتی و جۆری بوونی دادگاکە ھەیە .دەکرێ دادگا و دادگاییکردن بەتەواوی ڕەتکرێتەوە .ئەگەر تەنھا سەیری دادگاییەکی ڕەوا و بێلیەن بکەین و گوێ نەدەینە بەرژەوەندی و ئارەزووەکان ,ئەوا دەتوانین بڵێین ئەو جۆرە دادگایە لە ئاستی ناسیونالدا بەئەگەری زۆر بوونی نییە .ئەوە بەتایبەتی لە وڵتانی دواکەوتوو و تازەپێشکەوتوودا ڕاستە .چونکە لەو ستاتانەدا ترادیسیۆنی کۆمەڵگەی داد و دڵنیایی داد بوونی نییە .لەو کۆمەڵگایانەدا ڕابردووێک و ترادیسیۆنێکی دیموکراسیانە بوونی نییە .ئەو ستاتانە لە زۆربەی سەردەم و کاتەکاندا پیادەی سیستەمی داسەپێنەرانە و دیکتاتۆرانەیان کردووە و مافەکانی مرۆڤ لەکۆمەڵگەدا ڕێزیان نەگیراوە .بۆیە ناتوانرێ لە کۆمەڵگەیەکدا کە ڕابردوویەکی گەشی نەبووبێ ,چاوەڕوانی داداگایەکی پرۆفیشنال و ڕەوا بکرێ ت .ئەو کەسانەی دەسەڵتیان بەدەستە بەئەگەری زۆر بانگاشەی دیموکراسیە ت و ڕەوایەتی دەکەن ,بەڵم ئایا ئەوان لەڕاستیدا دیموکراسین؟ ئایا ئەوان لە دیموکراسیە ت گەیشتوون و ئامادەن پیادەی پرەنسیپەکانی دیموکراسیە ت و ئازادی بکەن؟ کۆمەڵگەی داد و سیستەمی دیموکراسی بەشەو و ڕۆژێک نایەتەدی و خەبا ت و ساڵنێکی زۆری گەرەکە .ھەربۆیە لەدادگایەکی تایبەتی ناسیونالدا ڕەوایەتی بەئەگەری زۆر بوونی لوازە یا نابێ ت .پاشان پێویستە ھەمووکا ت پرسیار بکرێ ت ,ئایا کۆمەڵگەی یا کۆمەڵگەکانی ئەو ستاتە کێن و چ پێکھاتەیەکیان ھەیە؟ پەیوەندی ئەو کۆمەڵگانە لەگەڵ یەکتر چۆنن؟ کێن ئەوانەی دەسەڵتیان ھەیە؟ خەڵکە قوربانیەکە ڕۆڵیان چەند لە بڕیارەکاندا ھەیە؟ ھەربۆیەش کە دەڵێن دادگای ناسیونالی فڵنە ستا ت ,دەکرێ ئەو دەربڕینە ناڕەوا بێ ت و ھەندێ فاکتەر و ڕاستی بشارێتەوە .چونکە دەکرێ کەمینەیەک یا گروپێکی ئێتنی دان بە داگایەکی ئەوھا دانەنێن و خۆشیان بە بەشێک لەو ناسیۆنە نەزانن.
ئەوەی بە کورد وەکو نەتەوەیەکی قوربانی دەستی نەتەوەی عارەبی دەسەڵتدار و چەوسێنەر پەیوەستدارە ,ئەوا ئەو دادگا ئێراقیە بۆ ئەوان ناگونجاو و ناڕەوایە .چونکە کەسانی سەر بە نەتەوەی تاوانبار و گەلکوژ دەسەڵتی دادگاکەیان بەدەستە و ئەوان بەشێوەیێ دادگاکە دەسو ِ ًرێنن کە بەئەگەری زۆر لەگەڵ بەرژەوەندی خۆیاندا گونجاوە .کورد وەکو نەتەوەیەکی قوربانی لەبەرژەوەندی دانییە کەسانی سەر بە نەتەوەی چەوسێنەر بەھیچ جۆرێک تێکەڵی داگاییکردنی تاوانباران بن .بێگومان خەڵکی کوردستان زۆر دڵخۆشن بە سزادانی تاوانباران ,بەڵم کێشەکە ھەر ئەوە نییە و تەنھا سزادانی تاوانباران لەداگایەکی ناڕەوای عارەباندا تیماری برینەکانی ئەوان ناکەن .جگەلەوەی ئەوە مەبەستی ڕامیاری عارەبانی لەپشتەوەیە ,ڕەھەندی بەرژەوەندی ناسیونالیستانەی کورد سنوری ستاتی ئێراق دەبەزێنێ و بەدوای دانپێنانێکی نێونەتەوەییدا دەگەڕێ ,بۆیەش دادگایەکی نێونەتەوەیی دەکرا ڕێگا لەبەردەم ئەو خەونە دێرینەیە ئاسانتر بکا ت و وابکا ت ڕەوایەتی دۆزی کورد باشتر و لەسەر ئاستی جیھانی بە دەزگا و ڕێکخراوە نێونەتەیەوییەکان و خەڵکی جیھان بگەیەنێ ت .ئەو دادگا ئێراقیە بەپێی توانا سنور بۆ ڕەوایەتی دۆزی کورد دادەنێ ت و تابۆی بکرێ ت ناھێڵێ سنوری ئێراق ببەزێنێ ت. بەمشێوەیە لەبەرژەوەندی کورد و کێشەکەی دابوو ,دادگاکە لەدەستی عارەبان دووربێ ت و نێونەتەوەیی بێ ت .ئەمە جگەلەوەی دادگایەکی نێونەتەوەیی بەھۆی بێلیەنیەکەی دەیتوانی باشتر یارمەتی ئاشتی و ئاشتبوونەوە لەسەر بنچینەیەکی گونجاودا بدا ت. نەتەوەی چەوسێنەری عارەب و کەسانی سەر بەو نەتەوەیە نەدەبوایە مافی ئەوەیان بدرێتێ و بتوانن کاریگەریان لەئەنجامی پرۆسەی دادگاییەک کە بە نەتەوەی چەوساوەی کوردی ژێردەستی ئەوان پەیوەستدارە ,ببێ ت .ئەو داوەرانەی بەشداری دەکەن کەمێکیان نەبێ ت کە کوردن ,ئەوانی دیکەیان سەر بەنەتەوەی چەوسێنەری عارەبن و لەلیەک گومان لە ڕابردوویان دەکرێ ت ,لەلیەکی تر خاوەنی ھەڵوێستی ڕامیاری تایبەتی خۆیانن و بەئەگەری زۆر دژی سەربەخۆیی کوردانن .بۆیە ئەوانە لەدوور و نزیک نەدەبوایە توخنی دادگایەک کە پەیوەندی بەکوردەوە ھەیە ,بکەون .چونکە ناکۆکی نێوان کورد و عارەب بە درێژایی تەمەنی ستاتی ئێراق بوونی ھەبووە و نەتەوەی داگیرکەر و چەوسێنەری عارەب ویستویەتی کورد لەبۆتەی کۆمەڵگەیەکی عارەبی ئێراقیدا بتاوێنێتەوە یا ھەر بەیەکجاری و بەھێز لەناوی ببا ت ھەروەکو ئەوە ئامانجی گەلکوژیەکەی ئەنفال بوو .ئەو تاوانانەی کە دژی کورد ئەنجام دراون جیاوازن لەو تاوانانەی کە دژی گروپێکی ڕامیاری بەرھەڵستکار یا گروپێکی ئێتنی ئەنجامدراون .ئەنجامدانی ئەو تاوانانە لە ڕوانگەیەکی ڕەگەزپەرستانەی ناسیونالیزمی عارەبیەوە دژی خەڵکی کوردستان ئەجامدراون .ناکۆکیەکە ناکۆکییەکی ناسیونالیستانەی نێوان دوو نەتەوەی ناسنامە جودا ,مێژوو جودا و خاک جودا بووە .ناکۆکیەکە ناکۆکی نێوان نەتەوەی داگیرکەر و نەتەوەی خاک داگیرکراو بووە. جگەلەوەی ناڕەوایە عارەب تێکەڵی داگاکە بێ ت ,ئەگەر سەرنج بدەینە توانا و لێزانی داوەرەکان ,ئەوا گومان لەوە دەکرێ ت کەوا زۆربەی ئەو داوەرانە یا ھەر ھەموویان خاوەنی توانا ,شارەزایی و ئەزموونی پێویس ت بن .ئەوەجگەلەوەی گومانی زۆر لە دەستپاکیان دەکرێ بکرێ ت ,چونکە ئەوانە گەلێکیان پەروەردەی سەردەمی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسن و لەو سەردەمەدا کاری یاساییان کردووە. ڕیزکردنی تاوانە جۆراوجۆرەکان و لەیەکترجوداکان لەتەنیش ت یەکتر و بەستانەوەیان بەسەردەمی سەدام و بەعس ,مەبەستێکی ڕامیاریانەی عارەبە دەسەڵتدارەکانە .ئەوان گەرەکیانە تاوانکاریەکان بە سەردەمی بەعس و سەدام ببەستنەوە و تاوانەکە ھەمووی بخەنە ئەستۆی ئەوان ,بەمجۆرە لەگەڵ دادگایی و سزادانی ئەوان ,خاڵی کۆتایی بۆ تاوانەکان دادەندرێ ت و ئیتر کەسی دیکە بەرپرسیاریەتی سەبارە ت بە تاوانەکان ناکەوێتە ئەستۆ و کەسیتر لە بەرامبەر ڕابردوودا بەرپرسیار نییە .ئەوان بەمشێوەیە دەیانەوێ خۆیان لە بەرپرسیاریەتی تاوانکاریەکانی دژ بە کورد و کەمینەکانی دیکە بپەڕێننەوە و خۆیان لە خۆچاککردنەوە و قەرەبووکردنەوەی ئەو تاوانکاریانەی پێش سەردەمی سەدام ڕوویانداوە بپەڕێننەوە .ئەوان دەیانەوێ تاوانەکە بخەنە ملی سەدام و کۆمەڵێک بەرپرسی بەعس و بەمشێوەیە تاوانەکە لەملی نەتەوەی عارەبی چەوسێنەر دابماڵن .واتە دەیانەوێ بە خەڵکە قوربانیەکە بڵێن کەوا نەتەوەی چەوسێنەری عارەب تاوانبار نییە ,بەڵکو کۆمەڵێک بەرپرسی بەعس تاوانبارن .ئاشکرایە ھەموو ئەوانەی بەشداری گەلکوژی و بەعارەبکردن و پاکتاوی ڕەگەزیان لەماوەی تەمەنی ستاتی ئێراقدا کردووە ,کەموزۆر تاونبارن .ئەوجا ئەوانە ئێستا گیراون یا ئێستا لە دەسەڵتدا دەستبەکارن ,ئەوە لە ڕاستیەکە ناگۆڕێ ت .بەعارەبکردن و پاکتاوی ڕەگەزی و کوردکوژی لەسەردەمی سەدام دەستی پێنەکردووە و سەدام داھێنەری پۆلیتیکی لەناوبردنی کورد نییە ,بەڵکو سەدام تەنھا درێژەپێدەرێکی دڕندەی ئەو پۆلیتیکە و تاوانکاریەکان بووە . بەئێراقیکردنی دادگاکە و سەیرکردنی تاوانکاریەکان وەکو تاوان دژی گەلی ئێراق و خەڵکی ئێراق ,واتە وەک یەک سەیرکردنی تاوانکاریەکان ,مەبەستی بچوکردنەوە و قۆرخکردنی تاوانکاریەکانە لە باوەشی ئێراقدا .بەمشێوەیە ھەوڵدانە بۆ شاردنەوەی جوداییە ڕەگەزی و ناکۆکیە ڕەگەزیەکە کە سروشتیانە نایەوێ لە چوارچێوەی ئێراقدا سەرکو ت بکرێ ت و بمینێتەوە .بەمشێوەیە ئەو تاوانانەی بەرامبەر بەکورد کراون ,وەکو تاوانێکی ململنێی ڕەگەزی و ناسیونالیستانە سەیریان ناکرێ ت ,بەڵکو وەکو تاونێک کە دژی خەڵکی ئێراق کراون سەیریان دەکرێ ت .واتە ھەوڵ دەدرێ ت واپیشاندرێ ت ,کەوا ئەو تاوانانە تاوانێکن ڕژێمێکی دیکتاتۆر دژی خەڵکەکەی
خۆی ئەنجامی داوە .ئەوە ھەوڵێکە تەریبیانە دوو مەبەس ت دەپێکێ ’,یەکەم ھەوڵێکە بۆ شاردنەوەی جودایی نێوان دوو نەتەوەی دژبەیەک دەدرێ ت ,دووەم ھەوڵێکە بۆ ناوخۆییکردنی کێشەی کورد دەدرێ ت و نایەوێ کێشەکە سنوری ستاتی ئێراق ببەزێنێ ت .دیارە ئەوەش دەرھاویشتەیەکی سروشتیانەی پۆلیتیکی ئێراقچیەتییە ,کە لەلیەک شێلگیرانە خەبا ت بۆ یەکگرتوو ھێشتنەوەی ستاتی داسەپێندراوی ئێراق دەکا ت .لەلیەکی دیکە بەربەس ت لەبەردەم بەرەوپێشەوەچوونی ڕەوتی سروشتیانەی کوردستانچیەتی دروس ت دەکا ت .بەشێوەیەکی دیکە ئێراقچیەتی پرۆسە و میکانیزمێکە ئامانجەکەی بەئێراقیکردنی ئەو دیاردە و فەنۆمینانەیە کە لملی لە ئێراقیبوون دەکەن . بڕواکردن بەوەی کە بەداگاییکردن و سزادانی سەدام و تاوانباران ,ئیتر چیتر تاوانکاریەکان دووبارە نابنەوە یا ئەوە دەبێتە وانەیەک بۆ ئەوانەی مەبەستی تاوانکاریان ھەیە ,بەئەگەری زۆر خۆشباوەڕانەیە .چونکە تاونکاریەکانی کە دژ بەکورد کراون بەر لە سەردەمی سەدام و بەعس ھەبووین .ئەو کەلتورە ئیسلمی و عارەبیەی کە سەدام و عەلی کیمیاوی و ئەوانیتری دروستکرد ھەروا لەگەڕدایە و بەگەرمی لەژیاندایە .بۆیە ئەو کەلتورە بەئەگەری زۆر دەتوانێ کەسانی وەکو ئەوان دروس ت بکاتەوە و پێبگەیەنێ ت. ئاشتبوونەوە بۆ بەدیھێنانی ژیانێکی ئاسوودە و بێ کێشە لە نێوان دوو نەتەوەی دژبەیەک و ڕابردوو خوێناویدا خاڵێکی گرنگە. بەچارەسەری کورتخایەن و خۆگێلکردن لەڕاستیەکان و پینەکردن ئاشتی و ئاشتبوونەوە نایەتەدی .بەخۆگێلکردن لە جودایی ڕەگەزی و شاردنەوەی ئەو جوداییە لەبۆتەی ئێراقیبووندا نایەتەدی .پێویستە ھۆکارەبنچینەیی و سەرەکیەکانی ناکۆکی نێوان کورد و عارەب دیاربکرێن و ھەوڵی چارەسەریان بدرێ ت .واتە چارەسەری ڕاستەقینەی ئەو فاکتەر و ھۆکارانەی کە باکگراوندی کێشە و ناکۆکی ناسیونالیستانەی نێوان کورد و عارەبن ,بکرێ ت .ھۆکار و فاکتەری بنچینەیی کە باکگراوندی کێشەکەیە ,بەزۆر لکاندنی باشوری کوردستانە بە ئێراق ,نکۆلیکردنی مافی ئازادی گەلی کوردستانە و ھەوڵی ناڕەوای تواندنەوەی کوردە لە بۆتەی کۆمەڵگەیەکی عارەبی ئێراقیدا .ئەوە جگەلەوەی ئاشتبوونەوە یەکلیەنە ناکرێ ت و نایەتەدی .ئاشتبوونەوە نایەتەدی کاتێ گومان و دڕدۆنگی باڵ بەسەر نیازی نەتەوەی باڵدەستی عارەبدا بکێشێ ت .ئاشتبوونەوە کاتێ دەکرێ بێتەدی کە نەتەوەی باڵدەس ت نیازی پاک بێ ت و دەستپێشخەر بێ ت .دان بە تاوانکاریەکاندا بنێ ت و داوای لێبووردن لە نەتەوەی قوربانی بکا ت .دەستپێشخەری لە چاکردنەوەی زیانەکان بکا ت و ئامادەی قەرەبووکردنەوەی تەواو بێ ت .عارەب ئامادەبن دان بە سنور و خاکی کوردستاندا بنێن .عارەب ئامادەبن دان بە یەکسانی و وەکویەکی ئازادی نەتەوەیی دابنێن ,بەمجۆرە دان بەئازادی نەتەوایەتی کورد دابنێن و لەبەردەم مافی چارەنوس و سەربەخۆیی کورد ًرێگر نەبن. ئاشتبوونەوە لە چوارچێوەی ئێراق و لە ژێر ناوی مافی نیوەچلی فیدرالی و خۆبەڕێوەبردن نایەتەدی ,بەڵکو لەئەگەری بوونی دوو ستاتی سەربەخۆی کورد و عارەب لەتەنیش ت یەکتر دەکرێ بێتەدی .چونکە سروش ت و فاکتەری بنچینەیی سەرھەڵدانی کێشەی کورد لەباشور کەمتر لەوە پەسند ناکا ت .
دانیمارک .٢٠٠٤.١١.١٥ -.١٠.١
تێبینی: ئەم بابەتە لە چەند بەشێکدا لە ڕۆژنامەی ئەمرۆ لە کوردستاندا بڵوکراوەتەوە .ئەمە تەواوی وتارەکەیە کە کەمێ دەستکاری و نوێکاری تێدا کراوە و کەمێ جیاوازە لەوەی لە کوردستان بڵوکراوەتەوە.