Zhnan magazing final 1

Page 1

‫رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان‬

‫پێشەکی‬ ‫راگه‌یانــدن لــه‌ دونیــای ئه‌مــرۆدا توانیویه‌تــی ببێتــه‌ یه‌كێــك له‌ئامــرازه‌ گرنگه‌كانــی په‌یوه‌نــدی و به‌تایبــه‌ت بوتــه‌ به‌شــێك له‌ژیامنــان‪،‬‬ ‫كاریگــه‌ری ســلبی وئیجابــی ئــه‌م ته‌كنه‌لۆجیــا ده‌بێــت به‌هه‌نــد وه‌ربگیرێــت‪ .‬كه‌تاچه‌نــد توانیویه‌تــی به‌ئه‌ركــی خــۆی هه‌ســتێت لــه‌‬ ‫گه‌یاندنــی هــه‌واڵ وزانیــاری راســتی ئامانجــدار به‌خه‌ڵــك و كاریگــه‌ری هه‌بێــت بۆســه‌ر كرانــه‌وه‌ی عه‌قــڵ و ئاشــنابون به‌پێشــكه‌وتنه‌كانی‬ ‫دونیــاو به‌شــداربێت له‌پرۆســه‌ی به‌ره‌وپێشــردن وئاڵوگــۆری كۆمه‌اڵیه‌تــی و نه‌هێشــتنی جیــاوازی و هێنانــه‌دی یه‌كســانی ره‌گــه‌زی‪.‬‬ ‫دیــاره‌ راگه‌یانــدن له‌تــه‌واوی دونیــادا نه‌یتوانیــوه‌ به‌ئه‌ركــی راســته‌قینه‌ی خــۆی هه‌ســتێت له‌هــه‌ر واڵت وله‌نــاو هــه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كــدا‬ ‫جــۆری ئاراســته‌كردنی راگه‌یانــدن جیــاوازه‌ و ده‌كه‌وێتــه‌ ژێــر كاریگــه‌ری فه‌لســه‌فه‌ی حوكمرانــی و ئاســتی پێشــكه‌وتنی ئــه‌و كۆمه‌ڵگایــه‌ی‬ ‫كه‌تێیدایــه‌‪ .‬له‌واڵتــه‌ پێشــكه‌توه‌كاندا به‌كارهێنانــی ژنــان بــۆ ریكالمــی جــل وبــه‌رگ و ئارایشــت و شــتی ناومــاڵ له‌چوارچێــوه‌ی كــێ بركــێ‬ ‫ی كۆمپانیاكاندایــه‌ بــۆ ســودی ئابــوری كــه‌ ره‌گــه‌زی به‌رامبــه‌ر وه‌ك ئامرازێــك بۆپرۆوپاگه‌نــده‌ بازرگانیــه‌كان به‌كاردێنــن ‪ .‬بــه‌اڵم له‌واڵتــه‌‬ ‫دواكه‌توه‌كانــدا به‌تایبــه‌ت ئــه‌و واڵتانــه‌ی كــه‌ نه‌ریــت وســونه‌ت به‌ســه‌ریدا زاڵــه‌ به‌كارهێنانــی ژنــان له‌راگه‌یاندنــدا ته‌نهــا به‌مــه‌وه‌‬ ‫ناوه‌ســتێت به‌ڵكــو هه‌ندێــك جــار پ ـه‌ل ده‌كێشــێت بــۆ بچوكردن ـه‌وه‌و بێرێــزی به‌ژنــان و ش ـه‌رعیه‌ت دان ب ـه‌و ناعه‌داله‌تی ـه‌ی ك ـه‌ كۆمه‌ڵگاك ـه‌‬ ‫ره‌نــگ رێــژی بۆكــردوه‌‪ .‬ئــه‌م وێنه‌یــه‌ی ژنــان له‌راگه‌یاندنه‌كانــدا لــه‌زۆر له‌واڵتانــدا تائه‌مــرۆ مشــتومری له‌نێــوان فمنســته‌كاندا دروســت‬ ‫كــردوه‌ بــه‌اڵم له‌پرۆگرامــی رێكخــراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانــدا نه‌بۆتــه‌ باســێكی جــدی و بــه‌رده‌وام خــۆی دوبــاره‌ ده‌كاتــه‌وه‌‪ .‬جیاوازیــه‌ك نیــه‌‬ ‫له‌نێــوان بێحورمه‌تــی كــردن به‌رامبــه‌ر به‌ژنــان یــان توندوتیــژی به‌رامبــه‌ر به‌ژنــان له‌كاتــی ســوكایه‌تی كــردن به‌ژنــان ئه‌مــه‌ توندوتیــژی‬ ‫فیزیكــی نیــه‌ به‌ڵكــو تێكشــكاندنی كه‌ســێتی ژنانــه‌‪ ،‬گرفتــی ســه‌ره‌كی له‌وه‌دایــه‌ كــه‌ راگه‌یانــدن به‌شــێوه‌ی ناراســته‌وخۆ له‌ســه‌ر الشــعوری‬ ‫ئینســانه‌كان كاریگ ـه‌ری هه‌ی ـه‌ به‌منون ـه‌ ریــكالم راســته‌وخۆو ناراســته‌وخۆ له‌درێــژ مــاوه‌دا كاریگ ـه‌ری خــۆی داده‌نێــت وده‌بێت ـه‌ دروســتبونی‬ ‫فه‌رهه‌نــگ‪ ،‬گــه‌ر له‌مه‌ســه‌له‌ی ژنانــه‌وه‌ بــاس له‌راگه‌یانــدن بكه‌یــن ده‌توانیــن ئــاوا باســی بكه‌یــن زیادبونــی رێــژه‌ی توندوتیــژی به‌رامبــه‌ر‬ ‫به‌ژنــان هاوكاتــه‌ له‌گــه‌ڵ ئه‌وپێشــكه‌وتنه‌ی راگه‌یانــدن بۆخۆیــه‌وه‌ دیویه‌تــی‪ ،‬توندوتیــژی به‌رامبــه‌ر به‌ژنــان مه‌ســه‌له‌یه‌ی ناوخــۆی‬ ‫وناوچــه‌ی نیــه‌ به‌ڵكــو مه‌ســه‌له‌یه‌كی گشــتگیره‌ له‌سه‌رتاســه‌ری جیهــان‪ .‬میدیــای ســه‌رده‌م له‌دونیــای رۆژ ئــاواوه‌ ســه‌رچاوه‌ی گرتــوه‌‬ ‫به‌تایبــه‌ت میدیــای مۆدێــرن كه‌له‌‪100‬ســاڵی رابــردوو به‌هــۆی پێشــكه‌وتنی پیشه‌ســازی وپێویســت بــون به‌ریــكالم بــۆ په‌یداكردنــی بــازار‬ ‫ژن وه‌ك ئام ـراز به‌كارده‌هێ ـرا ئه‌م ـه‌ ده‌توانێــت راســته‌وخۆ یــان ناراســته‌وخۆبێت وه‌هه‌روه‌هــا به‌شــێوازی ن ـه‌رم یــان زبربێــت وه‌ هه‌روه‌هــا‬ ‫به‌درێــژای ئــه‌م ســااڵنه‌ پێشــكه‌وتن وته‌كنه‌لۆژیــا ئــه‌م شــێوازه‌ له‌گــه‌ڵ گه‌شــه‌كردن روو له‌زیــاد بــون بــوه‌و كاریگــه‌ری قوڵــری له‌ســه‌ر‬ ‫كۆمه‌لــگاو تاكه‌كانــی بــوه‌‪ .‬میدیــای كــوردی وه‌ك منداڵێكــی ســاوا له‌ناومیدیــای ســه‌رده‌مدا به‌خراپریــن شــێوه‌ ده‌ســتی داوه‌تــه‌ الســایی‬ ‫كردن ـه‌وه‌ ئه‌ویــش ن ـه‌ك له‌وبه‌ش ـه‌ی ك ـه‌ ریــكالم كردنــی دونیــای س ـه‌رمایه‌داری به‌ڵكــو وه‌ك ئامرازێكــی سێكســی ب ـه‌كاری ده‌هێنــن‪ .‬ئه‌م ـه‌ش‬ ‫ده‌گه‌رێتــه‌وه‌ بۆعه‌قڵیه‌تــی پشــت میدیــای كــوردی كــه‌ به‌پێچه‌وانــه‌ی ئه‌وشــته‌ی له‌خۆیــان وفكریــان نیشــانی ده‌ده‌ن به‌رهه‌مه‌كانیــان‬ ‫حه‌قیقه‌ته‌كانیــان ده‌خاتــه‌ روو‪.‬‬ ‫بــه‌ راگوزه‌رێــك به‌نێــو میدیــای كوردیــدا له‌باشــور ده‌بێــت ده‌ســت پێكــی باســه‌كه‌مان به‌دابه‌شــبونی راگه‌یانــدن بێــت به‌ســه‌ر‬ ‫راگه‌یاندنــی پارتــه‌ سیاســیه‌كان ‪ ،‬راگه‌یاندنــی بەنــاو ئه‌هلــی ‪ ،‬راگه‌یاندنــی پارتــه‌ ئیســامیه‌كان‪.‬‬ ‫ژمارەیــەک لــە راگه‌یاندنــی پارتــه‌ سیاســیه‌كان و ئه‌هلیــه‌كان خاڵێكــی هاوبه‌شــیان هه‌یــه‌ ئه‌ویــش كاركردنــه‌ به‌ئاراســته‌ی جیــاوازی‬ ‫ره‌گه‌زیــی و نــزم پیشــاندنی مێینــه‌‪ .‬راگه‌یاندنــی پارتــه‌ ئیســامیه‌كان هه‌رله‌بنه‌مــادا ژن تێیــدا ونــه‌ له‌به‌رئــه‌وه‌ی هه‌مــوو پرۆگرامه‌كانیــان‬ ‫بۆئاراســته‌ی مه‌به‌ســتی خۆیانــه‌‪ .‬ئــه‌م دیدگایانــه‌ له‌كاركــردن لــه‌ به‌شــێكی زۆری راگه‌یاندنه‌كانــدا ره‌نگــی داوه‌تــه‌وه‌ به‌تایبــه‌ت باســی‬ ‫جوانیــی روكــه‌وش و مــاڵ به‌رێوه‌بــردن کەهه‌مــان ئه‌وســیفه‌تانه‌ن كچــان له‌پرۆســه‌ی پــه‌روه‌رده‌دا پێیــان ته‌لقیــن ده‌كرێــت وله‌نائاگاییانــدا‬ ‫جێگرده‌كرێــت‪ .‬راگه‌یاندنــه‌كان كــه‌ پێــوه‌ری ســه‌ره‌كی بۆبێژه‌ره‌كانــی جوانــی بێــت و له‌دراماكانیــدا ئه‌ده‌بیاتێــك بــه‌كار بهێرنێــت كــه‌‬ ‫هه‌مــان مه‌به‌ســت بــدات به‌ده‌ســته‌وه‌و له‌گۆرانیه‌كانــدا پارچه‌كانــی جه‌ســته‌ی ژنــان بكرێت ـه‌ ووش ـه‌ و بوترێــت و ك ـه‌م رۆژنام ـه‌ش هه‌بێــت‬ ‫الپه‌ره‌یه‌كــی بــۆژن وچێشــتخانه‌و بــۆژن وئارایشــت وژن وجوانــی و ئامــۆژگاری بــۆ جــوان بــون ته‌رخــان نه‌كردبێــت ده‌بێــت كۆمه‌ڵگــه‌ چ‬ ‫هه‌نگاوێــك بــه‌ره‌و پێــش بنێــت له‌به‌رامبــه‌ر ئه‌مــه‌دا پشــت گــوێ خســتنی پێداویســتیه‌فكری وكۆمه‌اڵیه‌تییه‌كانــی ژنــان بــه‌و به‌ڵگانــه‌ی‬ ‫خراونه‌تــه‌ روو ده‌توانرێــت زیاتــر رۆبچینــه‌ ئــه‌م بابه‌تــه‌‪.‬‬ ‫به‌شــێوه‌یه‌كی گشــتی راگه‌یانــدن له‌هه‌رێمــی كوردستاندانه‌گه‌یشــتۆته‌ ئــه‌و قۆناغــه‌ی كــه‌ جێگــه‌ مه‌ترســی بێــت لــه‌ ســه‌ر ره‌وتــی‬ ‫گۆرانــكاری بــه‌ره‌و كرانــه‌وه‌ و مافــه‌ مه‌ده‌نیه‌كانــی ژنــان له‌رێگــه‌ی بكارهێنانــه‌وه‌ی ئه‌وچه‌مكه‌باوانــه‌ی كــه‌ پیــاو هێــزو ئیــراده‌و به‌رپــرس‬ ‫له‌دابینكردنــی بژێــوی ماڵــه‌ و ژنانیــش له‌چوارچێــوه‌ی منداڵبــون و دایكایه‌تــی و كابانــی مــاڵ و هه‌ڵگــری ســیفه‌ته‌ كانــی ســۆزو قوربانــی‪.‬‬ ‫له‌پشــت ئــه‌م دیــدگا ناهاوتایــه‌وه‌ كــه‌ ژن جــۆری خوارتــره‌ له‌پیــاو فكــری پیاوســاالری ئاماده‌یــه‌ و به‌شــداره‌ له‌پیاده‌كردنــی ســته‌می‬ ‫كۆمه‌اڵیه‌تــی وجیــاوازی ره‌گــه‌زی‪ ،‬ئــه‌م جیاكاریــه‌ له‌ســه‌ر بنه‌مــای ره‌گه‌زیــی كــه‌ گه‌وره‌تریــن توندوتیژیــه‌ لــه‌ ئه‌ده‌بیاتــی راگه‌یانــدن‪.‬‬

‫‪1‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.
Zhnan magazing final 1 by rewan kurd - Issuu