گۆڤارێكی وهرزیی هزرییه پەیمانگەی یهكێتی ئافرهتانی كوردستان بۆ پرسە كۆمەاڵیەتییەكان دەریدەكات ساڵی چوارهم – ژمارە ( )١٣بههاری ٢٠١٦ خاوەنی ئیمتیاز یەكێتی ئافرەتانی كوردستان سەرنووسەر مەهاباد قەرەداغی mahabad07@gmail.com 07504451932 دیزایینی بەرگ و ناوەوە هێمن خدر 07504073710 تیراژ 1000
پێگهی ئهلیكترۆنی یهكێتی ئافرهتانی كوردستان
www.afrat.org
پێرست سهروتار ..............................................................سهرنووسهر5................................ بۆچی من فمینیستم؟.................................................و .ئهحمهد ئهسكهندهری٩ ................... داستانی ئهڤینێكی نهمر...............................................حهمهسهعید حهسهن٣٧ ..................... رۆڵی مامۆستا محهمهدی مهال ئهحمهدی دهككه.......................م .ئهحمهدمحهمهد ناسر٤٧ ................. پیشەســـازی پەتـــڕۆل................................................هێرش شكاك٧٥ ............................ ببیلیۆگرافیای رۆژنامهنوسی كوردی ل ه كهالر............................سهباح عهلی جاف١٢٣ ..................... مۆڵ وهك قیبلهی بهرخورهكان پاش خوێندنهوهی ژۆمهڵی بهرخور .....بهیان سهلمان١٥٧ ......................... دهلوێ بگوترێ شیعری مێین ه و شیعری نێرینه؟!!......................موحسین ئاواره١٦٩ ........................ وتاری پیاو وتاری ئافرهت ..............................................جومع ه جهباری٢١٥ ........................
و
س ە ر سەترناوور
سەر ٢٠١٦ بههاری
5
13
Analytical, academic, quarterly Magazine
Analytical, academic, quarterly Magazine
13 6
٢٠١٦ بههاری
ژمارهی بههاری ساڵی ٢٠١٦ی گۆڤاری شیكار ب ه كۆمهڵێ بابهتی نوێ و ناوازهوه دهكهوت ه بهر دهستی خوێنهره خۆشهویستهكانی و بهم ژمارهی ه پێی نای ه ساڵی چوارهمی تهمهنی خۆشیهوه .ل ه بارودۆخێكی وا سهخت و دژواری قهیرانی دارایی ك ه واڵتهكهمان پێیدا تێدهپهڕێ بتوانین ژمارهیهكی تریش بخهین ه بخهین ه بهر دهستی شهیدایانی لێكۆڵینهوه و بهتایبهتیش قوتابیانی زانكۆكان ،شادمانمان دهكات و گوڕ و تینی بهردهوامبوونمان پێدهبهخشیت. مهخابن ه كۆمهڵی ئێم ه و واڵتهكهمان ب ه كۆمهڵێ قهیران و وزهی رهشی شهڕی نهگریسی داعش گهمارۆ دراوه و ناوهڕۆكیی ب ه ناكۆكی ناوخۆیی پڕ بۆتهوه .جیهان ب ه گشتی ل ه دهیهی رابردوودا ب ه دهست قهیرانی ئابوورییهوه دهینااڵند و كوردستانیش وا دووهمساڵی قهیرانی ب ه ناخۆشی گوزهراند و تا دێ بێدراویی زیاتر تهنگ ب ه خهڵكی كوردستان ههڵدهچنێ .بێگومان تا تهمهنی قهیرانیی دارایی درێژتر بێت ،دیاردهی نێگهتیڤ و گۆڕانكاری دهروونی نهخوازراو ل ه كۆمهڵدا زیاتر دهبێت .ب ه هیواین تهمهنكۆتا بێت و دووباره خۆشی و گهشانهوه ڕوو ل ه خهڵكی دڵسۆز و لهخۆبووردووی واڵت ه شیرینهكهمان بكات .ئابووری بابهتێكی گرنگی فرهكاریگهریی و فرهرهههنده و ههوڵ دهدهین ل ه ژمارهكانی داهاتووی گۆڤاری شیكاردا بایهخی پێبدهین و لێكۆڵینهوهی جۆراوجۆر ل ه سهر كاریگهرییهكانی قهیرانی دارایی ل ه كوردستان ،باڵو بكهینهوه. لهم ژمارهیهدا گفتوگۆیهكی تهلهفیزیۆنی ك ه ل ه ساڵی ١٩٧٥ل ه تهلهفیزیۆنێكی فهرهنسییهوه لهگهڵ سیمۆن دو بۆڤوار كراوه ،ل ه الیهن بهرێز كاك ئهحمهد ئهسكهندهرییهوه كراوه ب ه كوردی و ل ه بارهی فێمینیزم و كتێب ه بهنرخهكهیهوه {رهگهزی دووهم} زۆر سهرنجڕاكێش دواوه و لهم ژمارهیهدا باڵومان كردۆتهوه و سهرنجی خوێنهری بۆ رادهكێشین ،چونك ه وهك ئهوهی بۆ ئێستای كۆمهڵی ئێم ه دوابێت وای ه و سوودی لێوهردهگێرێت ب ه تایبهتی Analytical, academic, quarterly Magazine
13
7
بههاری ٢٠١٦
بۆ ئهوانهی بایهخ به بزووتنهوهی ژنان و پرسی یهكسانی و مافی مرۆڤ دهدهن. وێڕای ئهو بابهته ،چهندین لێكۆڵینهوهی ئهدهبی و كۆمهاڵیهتی ل ه دووتوێی ئهم ژمارهیهدای ه و ب ه هیواین سوود و چێژیان ل ببینن و تا ژماتهی ئاینده ب ه خۆشهویستی بااڵی گهردوونتان دهسپێرین و هیوادارینشین تهمهنی كێش ه و قهیران كۆتایی هاتبێت.
بههاری ٢٠١٦
13 8
Analytical, academic, quarterly Magazine
بۆچی من فمینیستم؟
ئەم ئێوارە لەگەڵ س یم ۆن دۆب ۆڤ وار – ت ەل ەڤ یز یۆ نی فەرانسە ساڵی ١٩٧٥ r ec Simone de Beauvoi rieber av
Jean-Louis Servan-Sch
وەرگێڕ :ئەحمەد ئەسکەندەری مارس ٢٠١٦
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
9
بههاری ٢٠١٦
Analytical, academic, quarterly Magazine
13 10
٢٠١٦ بههاری
ئێوارەتان باش! لەوانەیە ئەمە یەکەم جار بێت کە سیمۆن دۆبۆڤوار لە تەلەڤیزیۆندا دەبینن .هەتا ئەمساڵیش هەر وەکوو هاوڕێی ژیانی واتە «ژان پۆل سارتر» ئەمیش خۆی لە دەرکەوتن لە تەلەڤیزیۆندا دەدزییەوە .یەکێک لە ڕۆمانەکانی بەناوی «ماندارینەکان» خەاڵتی «گۆنکوور»ی ساڵی ١٩٥٤ی بردەوە .هەروەها یادداشتەکانی بەناوی «بیرەوەرییەکانی کچێکی ئەرکناس» سیمۆن دۆبۆڤواری وەکوو یەکێک لە گەورەترین نووسەرانی ئەمڕۆ بە خەڵک ناساند. بەاڵم ئەوە کتێبی «ڕەگەزی دووهەم» بوو -کە ٢٥ساڵ پێش ئێستا چاپ کرا – و تێیدا سیمۆن دۆبۆڤوار بە گەشەپێدانی بیروهزری سەردەمی ئێمە ،ئەرکێکی مێژوویی بەجێ گەیاند .ئەم بەرهەمە دوو بەرگیی و دژوارە ،کتێبێکە تێیدا بۆ یەکەم جار باسی توێژینەوە لە دۆخی پلە دووی ژن بە درێژایی مێژوو دەکات .ڕێك هەروەکوو چۆن سەرچاوەی بیروباوەڕی کۆمۆنیستەکان کتێبی «کاپیتاڵ»ی کارل مارکسە، فێمینیستەکانی سەرانسەری جیهانیش بەو چەشنە دەڕواننە کتێبی «ڕەگەزی دووهەم». لەوانەیە کەسانێك ئەم بەراوردەیان بەالوە السەنگ بێت ،چونکوو ئەوکەسانە کاریگەری ئەو بۆچوونانە و ئەو ئاڵوگۆڕانە بە کەم دەگرن کە لە داهاتوودا دەیبینین و ئاکامی سەرکەوتنەکانی فێمینیسمە لەم جیهانەی کە ئیمە تێیدا دەژین .هێزی ڕوو لە گەشە و وادە و بەڵینی بۆ گۆڕانکاری قووڵ ،ئەو بابەتەیە کە ئەم ئێوارەیە سیمۆن دۆبۆڤوار لەگەڵماندا باسی دەکات. ژان لویی سێرڤان شرایبێر ،پرسیار :سیمۆن دۆبۆڤوار! «ڕەگەزی دووهەم» ،ئەگەر ناچار بین بەکورتی باسی بکەین ،کە هەڵبەت کارێکی دژوار دەبێت ،دەکرێ بڵێین کە بەدەوری ئەم بیرۆکەیەدا دەسووڕێتەوە کە لە کاتی باڵوبوونەوەی ئەم کتێبەوە هەتا ئێستا بەردەوام دووپات دەبێتەوە و پێمخۆشە خۆت بۆمان باسبکەیت ،ئەمەیە کە «مرۆڤ بە ژنی لەدایک نابێت ،بەڵکوو دەکرێتە ژن» سیمۆن دۆبۆڤوار :بەڵێ ئەم داڕشتنە بناغەی هەموو تیۆرییەکانی منە و ماناکەی زۆر ئاسانە :ئەوەی کە ژن بوون ڕاستییەکی سروشتی نییە ،بەڵکوو بەرهەمی مێژوویەکی Analytical, academic, quarterly Magazine
13
11
بههاری ٢٠١٦
دیاریکراوە .هیچ چارەنووسێکی بیۆلۆژیکی و یان دەروونناسانە نییە کە بتوانێت بەم چەشنە پێناسەیەك بۆ ژن بکات .پێگەی ئێستای ژن پێش هەموو شتێک بەرهەمی مێژووی شارستانییەتێکە .لەالیەکی ترەوە بۆ هەر تاکێکی ژن بەرهەمی بەسەرهاتی ژیانی خۆی و بەتایبەت لە سەردەمی منداڵی ئەودایە .ئەمەیە ئەو شتەی کە ژن بوونی ئەو دیاری دەکات .لەودا شتێک دەئافڕێندرێت کە جەوهەریی یان ناخی نییە. [واتە] ئەو شتەی کە ناویان ناوە «مێیینەبوونی ئەبەدی» و یان ژن بوون .هەتا زۆرتر لە دەروونناسی مندااڵن دەکۆڵینەوە ،هەتا قووڵتر توێژینەوە دەکەین ،زیاتر بۆمان دەردەکەوێت کە ساوایانی کچ بۆ ژن بوون دروست دەکرێن .کتێبێکی زۆر باش هەیە لە نووسەری ئیتالیایی «ئێلێنا بێلۆتتی» [ ]Elena Belottiلە ژێر سەردێڕی «کچە منداڵەکان لە چی دروستکراون؟» نووسەر دەریدەخات کە زۆر پێش لەوەی کچی منداڵ وشیار بووبێتەوە ،بەهۆی شێوەی شیر پێدان ،چۆنییەتی هێنان و بردنی ،ڕاژەندن و الیە الیە بۆ کردن و ئەو شتانە ،لە جەستەی ئەودا ئەو شتە دەنەخشێندرێت کە دواتر دەشێ وەکوو چارەنووسێک خۆی دەربخات. پرسیار :بەبۆچوونی ئێوە ،جیاوازییە بایۆلۆجیکەکان کە ئاشکران ،لە شێوەی ڕەفتاری دواتری تاکەکاندا هیچ ڕۆڵیکی نییە؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :بێگومان ئەمانە ڕۆڵیان هەیە .وەلێ ئەو پێداگیرییە کە لەسەر جیاوازییەکان دەکرێت و ئەو گرینگییەی کە پەیدای دەکات ،سەرچاوەکەی پێکهاتەی کۆمەاڵیەتی دەورووبەرەکەیەتی .هەڵبەت ئەمە گرینگە کە ژنان سکیان پڕ دەبێت و منداڵیان دەبێت نەک پیاوەکان .ئەمە جیاوازییەکی بنەڕەتییە .بەاڵم ئەمە بنچینەی جیاوازیی لە پێگەی ئەوان و یان ئەو چەوساندنەوە و چەپاندنە نییە کە ژنان بەری دەکەون .ئەمە ئەو بیانووەیە کە لە دەوروبەری هەلومەرجی ژن بوون پێک دەهێندرێت. وەلێ ئەمە ئەو شتە نییە کە وەها هەلومەرجێک دیاری دەکات. پرسیار :کاتێك دەڵێیت چەوساندنەوە یان سەرکوتکردن واتە ئەمە بە ئەنقەست دەکرێ نەک ئەوەی بە ڕێکەوت بێت .ئەگەر لە ڕوانگەی مێژووییەوە بڕوانین ،چۆن شتێکی لەو چەشنە مومکین بوو .لە راستیدا ئەمە لەالیەن پیاوانەوە چۆن خۆی دەرخست؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :ئەمە زۆر لەمێژینەیە .من پێموایە ئەبێ لەو بۆچوونەوە دەستپێبکەین کە پێداویستییەکانی ژیان دەگمەن بوون و بەشی هەموو کەسی نەدەکرد .لە ڕۆژگاری بههاری ٢٠١٦
13 12
Analytical, academic, quarterly Magazine
پێش مێژوودا سەردەمانێک بوون کە توانایی جەستە گرینگییەکی زۆری هەبوو .بەهێزترین کەسەکان خاوەنی هەموو ماف و دەسەاڵتەکان بوون و لەباری ئابوورییەوە هێزی زاڵ ئەوان بوون .ئەوان دڵنیا بوون کە قەت بە برسییەتی نامێننەوە .بۆ نموونە لە چین خەڵك زۆر هەژار بوون و مندااڵنی کچ ،یان دەکوژران یان بەجێیان دەهێشتن کە بمرن .نەیاندەهێشت ژنان توخنی کاری بەرهەمهێنان بکەون بە چەشنێك کە پیاوەکان دەیانتوانی هەموو شتێک بخەنە ژێر دەستی خۆیان .هەمیشە هەر وا بووە .من ئێستا ناتوانم هەموو شتێک سەبارەت بە مێژووی ژنان بگێڕمەوە .بەاڵم ئاشکرایە کە لە هەر سەردەمێکدا پیاوەکان بەردەوام هەوڵیانداوە دەسەاڵت لە دەستی خۆیاندا بمێنێتەوە .با نموونەیەکتان بۆ بهێنمەوە .لە سەدەکانی ناوەڕاست و لە کاتی رێنێسانسدا ژنانی پزیشک دەسەاڵتی زۆریان هەبوو .ئەوان سەبارەت بە دەرمان و گیا هەموو شتێکیان دەزانی. دەرمان کردن بە شێوەی ژنانی بەسااڵچوو جاری وابووە کە گرینگی زۆری پێدراوە. دواتر پیاوان کاری پزیشک بوونیان لە ژنان ئەستاندەوە .هەموو ئەو باسانەی لەمەڕ ڕاوکردنی جادووکاران لە بنەڕەتدا ڕێگایەک بوو بۆ پیاوان کە ژنەکان لە کاری پزیشکی و ئەو دەسەاڵتەی لەو ڕێگایەوە دەستیان کەوتبوو دووربخەنەوە .دواتریش لە سەدەکانی هەژدە و نۆزدەدا یاساگەلێك لەالیەن پیاوانەوە دانرا کە قەدەغەیان دەکرد ژنان کاروباری پزیشکی بەڕێوە ببەن (دەیانخستنە زیندانەوە ،سزایان دەدان و شتی لەو نەوعە) ئەگەر نەچووبانە خوێندنگای تایبەتی ،کە هەڵبەت لەو شوێنانەیش ڕێگایان نەدەدان! کەوابوو ڕۆڵی پەرستاربوونیان خستە ئەستۆی ئەوان .وەکوو «فلۆرانس ناینتینگڵ» ،وەکوو جێگر و هاریکار و لەم چەشنە .لەم بوارەدا کتێبی زۆر سەرنجڕاکێش نووسراون کە دەریدەخەن چلۆن پیاوان ڕێگرییان کردووە لە کاری پزیشکی ژنان .من پێموایە ئەگەر سەرنجی بوارەکانی تریش بدەیت هەم ئەم ڕەوتە بەدیدەکەیت .کەوابوو بەڵێ ئیرادەیەك هەبووە .لەوانەیە ئیتر نەتوانن دەسەاڵتیان لێ بستێننەوە ،بەاڵم ویستی هێشتنەوەی دەسەاڵت (لەالیەن پیاوانەوە) بەردەوام بەهێزە .لە هەموو شوێنێکدا بەربەستی ئەوتۆ لەسەر ڕێگای ژنان دانراوە کە نەتوانن هێندێك لە کارامەیی و دەسەاڵتەکان بەدەست بهێنن. پرسیار :ئێوە لە بیرەوەرییەکانتاندا شتی زۆر سەیرتان گوتووە! ئەوەی کە لە کاتی نووسینی «ڕەگەزی دووهەم»دا لە تەمەنی چل ساڵیدا ئەم شتانەتان بۆ دەرکەوتووە. ئەو دۆخەی کە کاتێک بەتەواوی لێی وشیار بوونەتەوە ،ئیتر وەکوو ڕۆژی ڕووناک بووە Analytical, academic, quarterly Magazine
13
13
بههاری ٢٠١٦
بۆتان .باشە چۆنە ئێوە وەکوو کەسێکی ڕووناکبیر کە زۆر باش خوێندەواریتان هەیە و خاوەنی بەڵگەی جێگای متمانەی فێرکارین ،پێشتر ئەوەتان بۆ دەرنەکەوتووە؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :لەبەر ئەوەی من لە ژیانی خۆمدا وەکوو ڕووناکبیرێک ئەزموونی ئەو شتەم نەبوو .من بەختم هەبوو کە ناچار نەبووم لەگەڵ پیاوەکان بکەومە کێبڕکێ چونکوو پەروەردە بۆ ژنان و پیاوان ئازادە .من لە زانکۆی سۆربۆن و لە شوێنەکانیتر هاوڕێگەلێکم هەبوو کە لەباری ڕووناکبیرییەوە بەشێوەی یەکسان لەگەڵ مندا ڕەفتاریان دەکرد .بۆیە هەستم پێنەکردبوو .بەاڵم چونکوو من نەمدەویست هاوسەرگیری بکەم و منداڵم هەبێت و شێوازی ژیانی ژنێکی ناوماڵم نەبوو – کە چەوساوەترین کار بۆ ژن ئەوەیە -لەبەر ئەوە لە ژێر باری خزمەتگوزاریی ژنانە دەرچووبووم .دواتر کاتێک کە دەستمکرد بە بیرکردنەوە و سەیرکردنی دەوروبەری خۆم ،ڕاستیی هەلومەرجی مێیینەبوونم بینی و بەشێكی زۆری ئەوەم لە کاتی نووسینی «ڕەگەزی دووهەم»دا بۆ دەرکەوت. پرسیار :کەوابوو ئێوە کارەکەتان بە ئامانجی پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ بۆ ژنان دەستپێنەکرد، بەڵکوو ئەمە هەر توێژینەوەیەکی ڕووناکبیرانە بوو؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :بە گشتی ئەمە کارێکی تێوریک بوو نەک کارێکی خەباتکارانە .من زۆر خۆشحاڵم کە دواتر خەباتکاران ئەمەیان بەرجەستەکردەوە .ئەم کتێبە لە ئێستادا ڕۆڵێکی خەباتکارانەی هەیە لە کاتێکدا کە بیری سەرەتایی کتێبەکە شتێکی تر بوو. پرسیار :کەوابوو هەلومەرجێکتان دۆزییەوە ،کە لە ڕوانگەی ئێوەوە بەتەواوی ڕوون بوو. ئەی باشە ئەم ڕاستییە چۆن لێکدەدەنەوە کە بە درێژایی چەند سەدەی ڕابوردوو ،یان لە سەدوپەنجا ساڵی رابردوودا ژنانێکی زۆر خوێندوویانە ،گەیشتوونەتە هەمان ئاستی لێهاتوویی فەرهەنگی و زانستی کە پیاوان هەیانە؟ لەگەڵ ئەوەیشدا هیچکەس شتێکی لەو چەشنەی دانەڕشتووە کە هاوشێوەی ئەم ڕاستییە بێت :واتە ئەوەی کە ژنان لە مرۆڤایەتیدا لە پلەی دووهەمدان؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :لەبەر ئەوە پیاوان هیچ بەرژەوەندییەکیان لە وەها داڕشتنێکدا نەبووە.
بههاری ٢٠١٦
13 14
Analytical, academic, quarterly Magazine
پرسیار :وەلێ خۆ ژنەکان دەیانتوانی ئەو کارە بکەن؟ هەم مافی ئەوەیان هەبوو هەمیش دەستیان دەگەیشتێ. سیمۆن دۆبۆڤوار :هەڵبەت ژنانێک هەبوون کە دەنگیان هەڵبڕی و هاواریان کرد .بۆ نموونە لە ئینگلستان ژنانێک هەبوون کە لەسەریان نووسی .بەاڵم ئەمە وانەبوو بگاتە ڕادەی هاوارێک بۆ سەرهەڵدان وەها کە ببیسترێت و ئەوانیتریش ئااڵکەی بەرز بکەنەوە. پێموایە هۆکارەکەی ئەوەیە کە ژنان بەگشتی فێمینیست نین و ئەگەر ژمارەیەک لەوان بۆ سەرهەڵدان دەنگ هەڵبڕن ،لەالیەن ژنانی ترەوە دەنگەکەیان نابیسترێت .دڵنیام کە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتە دەکرێ هۆکاری تریش باس بکرێت .ئەم هەڵوێستی هیچ نەکردن و خۆبواردنە ڕێگربوو لە هاتنەپێشەوەی ئەوان ،وایدەکرد کە ئەوان گلەیی بکەن و دڵیان بڕەنجێت بەاڵم زۆر بە دەگمەن دەگەیشتە یاخیبوون .یەکەم ،هەروەکوو پێشتریش باسم کرد ،لەبەر ئەوە کە ژنان هەر لە سەرەتای منداڵییەوە شێوازێکی فۆرم گرتنیان هەیە و ئەم پێکهاتانەن کە دەخرێنە مێشکیانەوە و دوایەش لەناوبردنی ئەوانە بەتەواوی کارێکی زۆر دژوارە. پرسیار :ئایا دەکرێ نموونەیەکمان بۆ بهێنیتەوە لە منداڵ کە لە چ تەمەنێکدا فۆرم دەگرێت و هەروەها ئەو چەشنە ڕەفتارەی باسی لێوەدەکەیت کامەیە؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :هەر ئەو کتێبەی «ئێلێنا بێلۆتتی» کە پێشتر گوتم ،ئەو خانمە پزیشکی پسپۆڕی مندااڵنە و لەم بابەتەوە زانیاری زۆری هەیە .کتێبەکەی ئەو دەریدەخات کە تەنانەت لە کاتی شیردانیشدا دایکەکان ڕەفتاریان لەگەڵ کچەکاندا جیاوازە و تا ڕادەیەک لە کوڕەکاندا زیاتر لە کچەکان هاندەری چەشنێک لە شەڕانگێزین .کوڕ ،هەر کە تەمەنی بەرەوژوور هەڵکشا ،سەرەتای دەستپێشخەری دەردەکەوێت .بۆ وێنە کە دەیهەوێت سەربەخۆبێت ،جەربەزەی هەبێت و جرتوفرت بکات ،هانی دەدرێت و ئەم کارانەی بە ڕابواردن دادەنرێت .لەکاتێکدا منداڵی کچ خێرا دادەمرکێننەوە .بە درێژایی مێژوو و تەنانەت لە ئێستایشدا زۆرێك لە دایکان و پەرستارانی منداڵ بە گونی منداڵی کوڕ یاری دەکەن و دەیکەنە کەسییەتییەك .وای لێدێت کە منداڵی کوڕ لە دوو یان سێ ساڵییەوە نزیکەی ئاساییە بۆی کە نیشانی بدات! ئەمە لە کاتێکدایە کە کچانی منداڵ ڕێک بەپێچەوانە فێردەکرێن کە بیشارنەوە و هیچ شتێک نیشان نەدەن .لە دایەنگا و لە ناو مندااڵندا زۆر ئاشکرایە کە مندااڵنی کوڕ لەشی خۆیان بەتەواوی دەردەخەن لە کاتێکدا کچە منداڵەکان دەبێ ئەوە نیشان بدەن کە پێی دەگوترێت شەرم و حەیا .کە Analytical, academic, quarterly Magazine
13
15
بههاری ٢٠١٦
ئەمەیش لە ڕاستیدا چەشنە ئاکارێکی نۆژەنکراوەیە. پرسیار :بە واتایەکی تر ژنان و دایکانن کە ئەم هەاڵواردنەیان پێکهێناوە؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :تا ڕادیەکی زۆر بەڵێ! ئەوان وەکوو کچانی ئەم ژنانە نەریتەکان دەپارێزن .چونکوو هەروەکوو گوتم ئەم مودێلی ژن بوونە بە جۆرێك لەواندا ڕیشەی داکوتاوە کە پێیانوایە ئەگەر ژنێك وەکوو ئەوان نەبێت ئەوە دەعبایەکە و دڵەڕاوکێی ئەم ژنانە ئەوەیە کە کچەکانیان خاوەنی ژنێتی بن .کەوابوو بەڵێ ئەوە ژنان خۆیانن وادەکەن .بەاڵم هەڵبەت لە ژێر گوشاری پیاواندان .لەبەر ئەوەی پیاوان بە گشتی ژنانیان فێرکردووە کە ئاکاری لەم چەشنەیان هەبێت :بەستراوە ،هیچ نەکەر ،گوێڕایەڵ و خۆخۆر و هیتریش. پرسیار :ئایا ئەمە لەڕاستیدا هەلومەرجێکی ئابووری نییە؟ چونکوو هەتا ئەم دواییانەیش باشترین شتی گونجاو بۆ کچێك جوانییەکەی بوو .ئەوەی کە بەدڵی پیاوان بێت و بتوانێت لە ڕێگای هاوسەرگیرییەوە یان لە ڕێگایەکی ترەوە پشتیوانی ماددی بۆخۆی دابین بکات. سیمۆن دۆبۆڤوار :بە دڵنیاییەوە هۆکاری ئابووری هەیە ،بەاڵم ئەمەیش هەر لەوێوە دێت کە پێشتر گوتم .لەبەرچی ئەم گرێداروبوونی ئابوورییە هەیە؟ چونکوو پیاوانن کە خاوەنی هەموو کارەکانن ،بەتایبەت باشترین پیشەکان هی ئەوانە .لە ئاستی خوارەوەدا هەڵبەت وەهایە کە کارە قورسەکان بۆ نموونە لە کێڵگەکان هەم لەسەرشانی پیاوانە و هەم ژنان .وەلێ لە ئاستی بااڵدا وێدەچێت پیاوان توانیوویانە ژنان ناچارکەن کە لەباری ماددییەوە سەربەخۆ نەبن .بەڵکوو پشت ئەستوور بن بە مێردەکانیان و خۆیان ببەستنەوە بەو کارانەی کە بۆ شارستانییەت زۆر گرینگە ،واتە کاری ناوماڵ! ئەم چەشنە کارکردنە زۆرەملییە یەکێك لە شەرتومەرجە سەرەکییەکانە کە بەسەر ژناندا سەپێندراوە .کارێکە هیچ هەقدەست و پارەی مانگانەیەکی نییە و هەر ئەمەیش ڕێگایان پێدەدات کە لەالیەن مێردەکانیانەوە یان لە باشبژیێتی و یان لە هەژاریدا ڕابگیرێن .بەاڵم هیچ قازانجێکی ئابوورییان بۆ دابین ناکات .بایەخی ئەم کارەی کە دەکرێ ،بە فەرمی ناناسرێت .ئەمە زۆر گرینگە .من بەوردی ژمارەکانم لەبەردەستدا نییە ،وەلێ پێموایە کە ئاماری ساڵی ١٩٥٥دەریدەخات ئەو ساڵە لە فەرانسە لەبەرامبەر چلوپێنج میلیارد کاژێر کار کە هەقدەستەکەی دراوە ،نزیکەی چلوشەش میلیارد کاژێر کاری ناوماڵ کراوە بههاری ٢٠١٦
13 16
Analytical, academic, quarterly Magazine
بەبێ ئەوەی هەقدەستێک درابێت! ئەگەر ژنان ڕاپەڕیبایەن و شۆڕشیان هەڵگرساندایە، ئەگەر ئامادە نەبوونایە کە کاری ناوماڵ بکەن یان ئەوەی پیاوان ناچاربکەن شانبەشانی ئەوان کارەکان بکەن ،ئەگەر ئیتر ئەم چەشنە کارە ژێرزەمینییانە نەکەن کە من دەڵێم مەحکووم کراون بە ڕاپەڕاندنیان -چونکوو ئەم چەشنە کارەی ساڵ لەدوای ساڵ دەیکەن بەبێ ئەوەی هیچ کارێکی خولقێنەربێت ،ئەمە لە ڕاستیدا بەسەردا سەپاندنە! -ئەگەر لەم ئاستەدا گۆڕانکارییەک پێک بهێندرێت ،هەموو کۆمەڵگاکە ژێروژوور دەبێت. پرسیار :ئێوە دەڵێن بەبێ هیچ کارێکی خولقێنەر .بەاڵم زۆر لەو ژنانەی سەیری ئەم بەرنامەیە دەکەن لەسەر ئەو باوەڕەن کە بەخێوکردنی مندااڵن و سەرکەوتن لە وەها ئەرکێکی زۆر سەختدا ،واتە ئامادەکردنی نەوەی داهاتوو بە باشترین شێوەی گونجاو – کە ئەمە کارێکە لە ڕاستیدا ژنان دەیکەن – هەروەها شتی پچووکی تریش وەکوو دابینکردنی ماڵ و کەشوهەوایەکی خۆش بۆ بنەماڵە ،ئەمە شتێک نییە کە حیسابی بۆ نەکرێت .ئێوە دەڵێن چی؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :من نەمگوتووە حیسابی بۆ ناکرێت ،گوتم پڕبەرهەم نییە ،ئەم کارە بەناو «بایەخی ئابووری» پێک ناهێنێت .لەم کارەدا کە هەڵبەت دەتوانێت جێگای سەرنج و پڕسامانیش بێت ،بەشێکی گەورەی – من سەبارەت بە کاری ناوماڵ دەدوێم – کاری ڕووتین و دووبارەکردنەوەیە کە بەردەوام ئەنجام دەدرێتەوە .بەتایبەت ئەم چەشنە کارە بە شێوەیەکی ترسناک ژنان دەبەستێتەوە .چونکوو لەئاکامدا تەنها ژنانن کە دەتوانن ئەم کارە بکەن .ئەمە لە کاتێکدایە کە مێردێک ڕایاندەگرێت و ژیانەکەیان بۆ دابین دەکات. ئەگەر مێردەکە بەرەو ژنێکی تر بچێت ،لەم ماندووبێت و یان ژیانەکەی بۆ ئەستەم بکات ،لێی جیابێتەوە و یان تەاڵقی بدات ،ژنەکە خۆی لە دۆخێکدا دەبینێتەوە کە هیچ دەرەتانێکی تری بۆ پشتگیری لەخۆی نییە .من لەگەڵ ئەم چەشنە دۆخەدا بەتەواوی ئاشنام .چونکوو لەو کاتەوە کە کتێبی «ڕەگەزی دووهەم»م باڵوکردەوە ،نامەگەلێکی زۆرم لە ژنانەوە پێگەیشتووە کە متمانەیان پێم کردووە و کەموزۆر بەدروورودرێژی و جاری وایە زۆر بە وردەکارییەوە نامەیان بۆنووسیووم و بەردەوام بۆم دەنووسن .یەکێك لەو حاڵەتانەی کە زۆر دووپات دەبێتەوە ئەمەیە کە ژنێك بۆم دەنووسێت کە نزیکەی سی ساڵ تەمەنییەتی ،لە بیست ساڵیدا و بەخۆشی خۆی هاوسەرگیری کردووە ،لە ماڵداری و گەورەکردنی منداڵەکانی خۆشحاڵ و بەتەواوی ڕازییە .دوایە لە سی ساڵیدا لەگەڵ مێردەکەی تووشی کێشە دەبن .یان مێردەکە ماڵ بەجێدەهێڵێت و یان ئەوەی Analytical, academic, quarterly Magazine
13
17
بههاری ٢٠١٦
کە ژنەکە ئیتر بەرگەناگرێت .لەپڕێکدا ئەم ژنە هیچی نییە .بەبێ پیشە ماوەتەوە و مناڵەکانی لەباتی ئەوەی مایەی شادمانی ئەو بن ،دەبنە بارێک بەسەر شانییەوە چونکوو دەبێ بەتەنیا خۆی گەورەیان بکات کە کارێکی زۆری دەوێت .دەیجا ،ئەم ژنە جاری وایە زۆر بە قەڵسییەوە پەشیمانە لەو ڕاستییە کە تەنانەت ئەگەر هاوسەرگیریشی کردووە، نەکەوتووەتە شوێن کارێک بە چەشنێك کە سەربەخۆیی ئابووری ئەو دابین بکات. پرسیار :ئێوە باس لە دۆخی سی ساڵی دەکەن کە دەرفەتی دۆزینەوەی کارێکیان هەیە. وەلێ لە پەنجا ساڵیدا ئەوە هەر ناگونجێت .ئەو باسەی ئێستا سەبارەت بە چاکسازی یاسای تەاڵق دەکرێت ئەم کێشەیە زۆر بەرجەستە دەکاتەوە .کە ژنێکی ناوماڵ و دایکێک لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا هیچ مافێکی نییە! هەڵبەت چونکوو کاریشی نییە ،لە ئێستادا هیچ دەرفەتی پشتگیری کردنیشی نییە. سیمۆن دۆبۆڤوار :بەتەواوی وایە .تەنانەت لە چل ساڵیشدا کە ئەمە لەو دۆخانەیە کە زۆر دەبیندرێت ،ژنان هیچ کاتێکیان بۆ فێربوونی پیشەیەکی تازە نییە .لە هێندێك حاڵەتی سەرسووڕهێنەردا ژنان پێگەیەکی تازە دەستەبەر دەکەن کە ئەمەیش زۆر ڕێزپەڕە .ئەمکارە وزەیەکی زیادیی لە ژنان دەگرێت کە لە تەمەنی چل ساڵیدا خۆیان بە تەنها دەبیننەوە و دەبێ ژیانی خۆیان سەرلەنوێ پێکەوەبنێن لە دۆخێکدا کە تەنهایە و منداڵەکانی گەورەبوون و یان هاوسەرگیرییان کردووە .بەبێ ئەوەی کە مێردێک هەبێت پشتگیری لێبکات .تەنانەت ئەگەریش هەیبێت ،واتە پیاوێك کە کەم تا زۆر لەگەڵی پێکەوە بگونجێن ،ئەم ژنە بەشێكی بەرچاو نییە لە کۆمەڵگاکە. پرسیار :قسەی نامەگەلێکتان کرد کە سەبارەت بە «ڕەگەزی دووهەم» پێتان گەیشتووە. کاتێک کە کتێبەکە چاپ کرا ،ئەگەر وەکوو بەرهەمێکی خەباتکارانە سەیری نەکرا ،بۆ خەڵکێکی زۆر تا ڕادەیەک وەکوو ئابڕووچوونێکی ڕووناکبیرانە وابوو .پێشوازی لە «ڕەگەزی دووهەم» چۆن بوو؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :لە فەرانسە ،هەروەکوو «ژوولیەن گراک» []Julien Gracq گوتی ،گەلە سەگی هار بەربوون .پیاوانێکی زۆر ئێجگار زۆر تووڕە بوون .تەنانەت هێندێک لەوانەی کە پێموابوو چەپگرا ،لیبراڵ و یەکسانیخوازن ،لە کتێبەکە هەڵچوون.
بههاری ٢٠١٦
13 18
Analytical, academic, quarterly Magazine
پرسیار :لەبەر ئەوە کە ملمالنێی بااڵدەست بوونی ئەوانی دەکرد؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :بەڵی وایە .لەبەر ئەوەیش کە «ئالبێر کامۆ» گوتەنی ،من گاڵتەم بە «پیاوەتی» فەرانسەیی کردبوو! کاردانەوەی ئەمریکاییەکان زۆر وەرگرتر بوو .ڕەنگە لەبەر هەبوونی هەستی یەکسانی زۆرتر لە نێوان پیاوان و ژناندا .بە گشتی پێشوازی ژنان لە کتێبەکە ئەرێنی بوو .وەڵی بەتایبەت نەك لەو ساڵەدا کە چاپکرا ،بەڵکوو دواتر کە وردە وردە ڕۆچوونە ناو گرینگی کتێبەکە ،وەرگیرا و لێی تێگەیشتن ،هاتنی ئەو نامانەی کە باسمکرد دەستیان پێکرد. پرسیار :وابزانم تەنها لە ئەمریکا ٧٥٠هەزار دانەی لێ فرۆشرا؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :ئەوە النیکەمە .پێموایە ئێستا لە بەرگی نەرمدا گەیشتووەتە یەک ملیۆن. پرسیار :لە فەرانسە تا ڕادەیەک خێرا زیادی کرد و بەسەرکەوتنەوە بەرەوپێش چوو. سیمۆن دۆبۆڤوار :بەڵێ لە فەرانسە تا ڕادەیەک خێرا ڕۆیشت وەڵی ژمارەکەی بەوردی نازانم .ئێستا کە لە بەرگی نەرمدا هەیە پێموایە خوێنەرێکی زۆرتر بدۆزێتەوە .وەڵی من نائومێد بووم لە کاردانەوەی نەرێنی پیاوانێك کە پێموابوو الیەنگری یەکسانین و هەروەها کومونیستەکانیش کە هەر بە تەواوی بەسەر کتێبەکەدا ڕووخان .گۆڤاری «نامەکانی فەرانسە» نووسی کە ئەم کتێبە هیچ کەڵکێکی بۆ کرێکارانی ژن لە کارخانەکان نییە. ئەم قسە بەتەواوی ناڕاستە .هەموو ئەو کێشانەی کە من لەسەریان دەدوێم ،هەم ژنانی کرێکار لە کارخانەی «بیالنکوور» دەگرێتەوە و لەوانەیە زیاتریش ،هەم ژنانی چینە بااڵدەستەکان. پرسیار :کومونیستەکان لەبەرچی دژ بەم بۆچوونانە بوون؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :ئێستا کەمتر دژایەتی دەکەن .بەاڵم مێژووی کومونیسم و ژنان مێژوویەکی ئاڵۆزە چونکوو کومونیستەکان کێشەکانی ژنان بە بابەتێکی پلە دووهەم دادەنێن .دژایەتی نێوان دوو ڕەگەز بە بەراورد لەگەڵ دژایەتی چینایەتی کە پێشتریەتی پێدەدرێت ،لە پلەی دووهەمدایە .دەزانیت کە «ژانێت ڤێرمیخ»(Jeannette )Vermeerschبۆ ماوەیەکی دوورودرێژ دژبە لەباربردنی کۆرپەڵە بوو .ئەوان لە هەڵوێستەکانیان پاشگەز بوونەتەوە .بەاڵم بەگشتی ئەوان کێشەکانی ژنان بەتەواوی بە کێشەی چینایەتییەەو گرێدەدەن. Analytical, academic, quarterly Magazine
13
19
بههاری ٢٠١٦
پرسیار :دەگوترێت کە ئەگەر شۆڕشێك سەرهەڵبدات و کۆمەڵگا گۆڕانکاری بەسەردابێت، ئەمە خۆبەخۆ ئاڵوگۆڕ لە دۆخی ژنانیشدا پێکدەهێنێت. سیمۆن دۆبۆڤوار :بەڵێ ،بەاڵم من دەبێ بڵێم کە کاتێك لە ساڵی ١٩٤٩دا کتێبی «ڕەگەزی دووهەم»م نووسی تا ڕادەیەك ساویلکە بووم .من پێموابوو پێشتریەتی بە خەباتە بۆ شۆڕش کردن چونکوو من الیەنگری چەپم و لەئاکامدا خوازیاری گۆڕانکاری تەواوم لە ڕژیمدا و الیەنگری ڕووخانی سەرمایەداریم .وەلێ پێموابوو کە ئەمە تەواوی ئەو شتەیە کە بۆ دەستەبەرکردنی یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان پێویستە .بەاڵم بۆم دەرکەوت کە من هەڵەم .نە لە یەکێتی سۆڤییەت ،نە لە چێکوسلۆڤاکی یان هەر واڵتێکی سوسیالیستی و نە لە هیچ حیزبێکدا بە دیاریکراوی حیزبی کومونیست ،نە لە یەکێتی کرێکارییەکان و لە پێشکەوتووترین بزووتنەوە چەپەکانی ئەمڕۆدا چارەنووسی ژنان وەکوو چارەنووسی پیاوان نییە .هەربۆیەشە کە بڕیارم دا ببم بەوەی کە خۆم پێیدەڵێم فێمینیست .ئەویش بە شێوەیەکی خەباتکارانە .فێمینیستێکی خەباتکار واتە هاتن بۆ ئێرە و قسەکردن سەبارەت بە فێمینیسم بۆ تەواوی ئەو ژنانەی کە دەخوازن گوێ لە من بگرن .من بۆم دەرکەوت کە خەباتێکی دیاریکراوی فێمینیستی هەیە و نابێت خەبات دژ بە «بایەخە پیاوساالرانەکان» بە هەڵە بە شەڕ لە دژی بایەخەکانی سەرمایەداری بزانین .بە بۆچوونی من پێویستە ئەم دوو خەباتە پێکەوە ببرێنە پێش .ناکرێ بەبێ ئەوەی کۆمەڵگا لە ڕوانگەی چینایەتییەوە بە شێوەی ڕادیکاڵ بگۆڕدرێت ،دۆخی ژنان بە چەشنێکی بنەڕەتی تووشی ئاڵوگۆڕ ببێت .بەاڵم ئەمەیش خەیاڵکردنە ئەگەر پێمان وابێت کە خەباتی چینایەتی بە تەنها بەسە و دەتوانیت پشتگیری لە تێکۆشانی ژنان بکات .ئەمە خەباتێکە دەبێ لەالیەن ژنانەوە ببرێتەپێش .هەربۆیەش ئەو بزووتنەوانەی وەکوو MLFواتە ‹بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان› کە جاروبار دەکەونە بەر تەوس و گاڵتەپێکردن ،بەتەواوی بۆ کۆمەڵگای ئەمڕۆ پێویستن. پرسیار :کەوابوو مەبەستتان ئەوەیە کە فێمینیسم ڕۆڵی هەیە لەو کۆمەڵگایەی کە من و ئێوە تێیدا دەژین .وەلێ هەروەها لە واڵتانی کومونیستی کە لە ئێستادا فێمینیسمی لێ نییە. سیمۆن دۆبۆڤوار :لە واڵتانی کومونیستی پێموانییە ژنان بتوانن بزووتنەوەیەک لە چەشنی بزووتنەوەی رزگاریخوازی ژنان دابمەزرێنن .ئەگەر توانیبایان زۆر باش دەبوو. چونکوو پێموایە ئەم بزووتنەوەیە بە شێوازگەلی جۆراوجۆر بە کەڵکە .یەکەم لەبەر بههاری ٢٠١٦
13 20
Analytical, academic, quarterly Magazine
ئەوەی یەکێك لە بیرۆکەکانی ئەوەیە کە ژنان بەدەوری یەکەوە کۆببنەوە و لەگەڵ یەکتر گفتوگۆ بکەن .ئەوەی کە لە ناوماڵدا ئەزموونی دەکەن ،دوژمنایەتی و تووڕەیی پێکدەهێنێت چونکوو ژنانی ناوماڵ خۆ هەمیشە فریشتەی شیرین نین لە ماڵەکەدا. سەرەڕای هەموو شت ،ئەوان هەست بە زوڵم دەکەن .ژنان لەباتی ئەوەی لەم بێدادییەدا خۆڕاگر بن و بە شێوەیەکی بێسوود خۆیان سەرکۆنە بکەن ،زۆر باشترە کە سەبارەت بە کێشەکانیان پێکەوە بدوێن و بەشوێن ڕێگاچارەیەکدا بگەڕێن .تەنها لەناو خۆیاندا و نەك لەبەرامبەر پیاوان و یان لەگەڵ ئەواندا .ئەم کارە ئەوان لە بێ هیوایی دووردەخاتەوە و یارمەتییان دەدات کە سەر لە پێگەی خۆیان دەربێنن .سەبارەت بەو دۆخە بیر بکەنەوە. من دڵنیام کە ئەوان پێیانخۆشە بۆ گۆڕینی ئەم دۆخە یەکگرتوو بن .کەوابوو ئەم کارە ئێجگار زۆر بەکەڵک دەبێت و کاریگەرییەکانی ئەوەندە بەرین دەبن کە هەموو کۆمەڵگاکە بەرەو ئاڵوگۆڕ دەبات. پرسیار :ئێوە دەڵێن کە بیرکردەوە یارمەتی ئەوان دەدات لە کاتێکدا کە ئەوان ئەوەندە ئاوێتەی سیمای نەریتی ژن بوون و دایک بوونن ،کە ئێستا لە زۆربەی گەورەسااڵندا و لە شێوازای بیرکردنەوەی ئەواندا خۆی بە چەشنێك نیشاندەدات .پێدەچێت گرفتی سەرەکی ئەوە بێت کە ژنان لە گۆشەنیگایەکی نوێوە سەیری خۆیان بکەن .ئەمە دەتوانێ ببێتە خاڵێکی دەستپێك بۆ گۆڕانکاری ،وەلێ ئەمە هێشتا ڕووی نەداوە . سیمۆن دۆبۆڤوار :هێندێک لەوان بێگومان لە گۆشەنیگایەکی نوێیوە سەیری خۆیان دەکەن .بەاڵم ئەوەی کە قوواڵیی کارتێکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان لەسەریان تا چ ڕادیەکە ،ئەمەیان ئەستەمە بیزانین .ئەوەی کە ئایا ژنان تا چ ئاستێک بە بینینی نموونەی ژنانی پێشڕەو و گوێگرتن لە دەنگی ئەوان سەبارەت بە چەوساندنەوە و سەرکوتکردن وشیار بوونەتەوە ،من نازانم .بەاڵم پێدەچێت کە کەمتر لە جاران خۆیان لەم شتانە الدەدەن. پرسیار :نیشانەی زۆر دەرکەوتووە .بۆ نموونە لە مەیدانی سیاسەتدا پێداگری زۆرتر دەکرێت لەسەر دەرکەوتنی ژنان لەناو حکوومەتدا ،تەنانەت ئەگەریش سیمبۆلیك بێت بایەخی پێدەدرێت .لەم ڕۆژانەدا قسەوباسی زۆر دەکرێت سەبارەت بە بارودۆخی ژنان و ئەوەی کە دامەزراوەیەک و یان تەنانەت وەزارەتێک دەبێ بۆ ئەو کارە تەرخان بکرێت. ئایا بە ڕای ئێوە ،ئەمە نیشانەی گۆڕانێك نییە کە پیاوان ناچار بووبن قبووڵی بکەن؟ Analytical, academic, quarterly Magazine
13
21
بههاری ٢٠١٦
سیمۆن دۆبۆڤوار :بەڵێ ،بەاڵم ئەمە چەشنێك سەرسامکردنە .چونکوو بە بڕوای من ئەم «نووسینگەی بارودۆخی ژنان» هەر تەنها سەرسامکردن و ئاڵۆزکردنە .ئەمە ئێسقان فڕێدانە بۆ بەردەم ژنان بۆ ئەوەی پێیانوابێت کە بوونەتە جێگای سەرنج و ئاوڕدانەوە. لەکاتێکدا کە لەڕاستیدا [خاتوو] «فرانسواز ژیڕۆ» دەسەاڵتی جێبەجێکردنی هیچ کارێکی نییە .بوودجەیەکی لەبەردەستدا نییە ،پارەی پێنادرێت .تەواوی کارەکەی دەبێتە ئەوە کە چەند پێشنیارێکی شەرمنانە پێشکەش بە پیاوەکان بکات .پێشنیارەکانی تەنها ئەو کاتە وەردەگیرێن کە خودی پیاوەکان سەلماندبێتیان .کەوابوو ئەمە تەنها چەشنێکە لە سەرسامکردن. پرسیار :بەاڵم ئیوە دەڵێن کە فێمینیسم چیتر ناتوانێت بەتەواوی خەبات بۆ شۆڕشێکی کۆمەاڵیەتی بگرێتە خۆ .ئەگەر بمهەوێ پوختەی بۆچوونەکەتان بڵێم ئەمەیە :ئێمە ناتوانین چاوەڕێی شۆڕش بین و بارودۆخی ژنان دەبێ پێش ،پاش و لەگەڵ شۆڕشەکەدا تووشی گۆڕانکاری ببێت .ئایا مانای ئەم قسە ئەوەیە کە هەموو شتێك بۆ ژنان باش نییە؟ بۆ وێنە ئەو هەنگاوانەی کە لەوانەیە بە کەم و وردەکاری بزانرێت و یان تەنها سەرەتایەک بێت .ئایا ئەمە لە هیچ باشتر نییە؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :نەخێر .هێندێك شت هەیە کە باش نین .جاری وایە شتی وا دراوە بە ژنان کە تەنها «ئێسقان بووە بۆ ئەوە گازی لێبگرن» ،ئەمە سەرسامکردنە .لە ڕاستیدا ڕێگایەک بووە بۆ باڵوە پێکردنی ژنان .ئەوەی کە ئەوان پێیانوابێت هێندێك کاریان بۆ کراوە ،کەچی هیچیش نەکراوە .ئەمە نەک تەنها شێوەیەکە بۆ دەست بەسەرداگرتنی سەرهەڵدانی ژنان ،بەڵکوو بەچەشنێ دژایەتی کردن ،سەرکوت کردنی بزووتنەوەکە و وادەرخستنە کە گوایە هەر لە بنەڕەتدا پێویست بەوە ناکات .لەبەرامبەر ئەوەدا ئێمە فێمینیستەکان – دەڵێم ئێمە چونکوو هەروەکوو ئاماژەم پێکرد ،من یەکێکم لەوان – دژ بە ملکەچ بوونین و دەمانەوێ درێژە بدەین بە خەبات و شەڕی لەگەڵدا دەکەین .النیکەم ئێستاکە بەهۆی خودی ژنانەوە و بۆ ژنان ،نەک لە ڕێگای دامەزراوەکانی وەکوو نەتەوە یەکگرتووەکان ،یۆنێسکۆ و بەناو «ساڵی ژن» کە ئەوەیش خۆی سەرسامکردنێکە .ئێمە لەڕاستیدا ناتوانین لە حکوومەتێك کە بۆ دانانی ئاسایش پێکهاتووە ،واتە ئەو ئاسایش و ڕەوشەی ئێستا هەیە ،داوابکەین ژنان ڕازی بکات .ژنان خوازیاری گۆڕانکاری ئەوەندە قووڵن لە بارودۆخی ئێستادا کە ئەو ئاسایشە ژێروژوور دەکات.
بههاری ٢٠١٦
13 22
Analytical, academic, quarterly Magazine
پرسیار :باشە ،بەاڵم ئێوە دەبینن کە کاتی شەڕی شۆڕشگێڕانەدا بۆ نموونە ئەوانەی بۆ نەهێشتنی کۆلۆنیالیسم بووە ،ئەو ساتە کە بارودۆخی بەکۆلۆنیکراو و سەرکوتکراوەکان هەرە هەستیارە ،کاتێکە کە بە بەشێکی کەم لە داواکارییەکانیان ڕازی بوون .ئەنجامی ڕەزامەندبوون بە بەشێك لە خواستەکان قەت نەبووەتە هۆی کۆیلە بوونی خەڵکێک کە پارێزگاری لە ئامانجەکەیان دەکەن .بەپێچەوانە ،ئەمە ئەو شتەیە کە وشیاری ئەوان دەباتە سەرەوە .ئایا ئەم وشیارییە هێزێك نییە کە دەستیکردبێت بە جوواڵن؟ پێتوانییە کە ئەوە ئەم وشیاربوونەوەیە بە بۆچوونی من ،نەک ئەوەی کە جەنابی «ژیسکار دێستەن» [سەرەککۆماری ئەوکاتی فەرانسە] وابیردەکاتەوە کە چەند هەنگاوێکی ڕووکەشی بتوانێت ئەوان ملکەچ بکات .ئەو لەوانەیە هەوڵبدا کارێک بکات کە هەستدەکات ڕەوتێکی بەرەو گەشەیە. سیمۆن دۆبۆڤوار :وایە بەاڵم سەرەڕای ئەوەیش ڕێگایەکە بۆ ملکەچ کردنی ژنان .هاوکات ئەگەر ئەم هەنگاوانە ئەمڕۆ بەڕاستی بۆ ژنان کەڵکیان هەبێ ،هەڵبەت پێویستە قبووڵ بکرێن .بەاڵم دەبێ ئەوەیشمان لەپێش چاو بێت کە ئەمە تەنها هەنگاوێکی کاتییە .ڕێك هەروەکوو ئەو نموونەی ئێوە سەبارەت بە نەهێشتنی کۆلۆنیالیسم باستان لێوەکرد. ئەوانەی کە بە کۆلۆنیکراون لەوانەیە چەند چاکسازییەکی پچووک بسەلمێنن ،وەلێ ئەوان بۆ زۆر زیاتر لەوانە تێدەکۆشن .ئەگەر ئەم ریفۆرمانە تەنها بۆ نواندنی ئەوە بێت کە گوایە وەاڵمدەرەوەی خواستەکانی ئەوانە ،رەدی دەکەنەوە .هەربۆیەشە کە بەبۆچوونی من یاسای لەباربردنی کۆرپەڵە ناتوانێ زۆر بڕ بکات .وەلێ هەڵبەت نابێ رەد بکرێتەوە، دەبێ ئەمە وەکوو یەکەم هەنگاو بەرەو ئازادی تەواو بۆ لەباربردنی کۆرپەڵە وەربگیرێت. ئازادی زیاتر و ڕزگاریی زیاتر بۆ هەموو ژنان بە گشتی .ئەوەش بڵێم کە کێشەی لەباربردنی کۆرپەڵە ئەو شتەیە کە ئێمە فێمینیستەکان دەتوانین شانازی پێوە بکەین. چونکوو من دڵنیا نیم کە ئەگەر ئێمە نەکەوتینایە ئیمزا کۆکردنەوە ئەم یاسایە لەئارادا دەبوو .ئێمە بۆ «مانیفێستی »٣٤٣کە جاری وایە بە «مانیفێستی ٣٤٣قەحبەکە» یش ناوی دەرکردووە ئیمزامان کۆکردەوە .لەم مانیفێستەدا باسی ئەوەمان کرد کە ئێمە – هەموو ژنە ناسراو و نەناسراوەکان – بەدرێژایی ژیانمان کۆرپەڵەمان لەباربردووە. دوابەدوای ئەوە دادگای ناوچەی «بووبیگنی»[پاریس] بیروڕای گشتی ورووژاند .لەسەر شەقامەکان ڕێپێوانی ئێجگار زۆر کرا کە داخوازییەکەی بە یاسایی کردنی لەباربردنی کۆرپەڵە بوو .لە ڕاستیدا ئەمە ئەو خاڵە بوو کە لەمپەرە چینایەتییەکانی تێکشکاندبوو. چونکوو ئەم بابەتە هەم جێگای سەرنجی ژنانی چینی کرێکار بوو هەم ژنانی چینی Analytical, academic, quarterly Magazine
13
23
بههاری ٢٠١٦
بوورژوا .لە ڕوانگەی منەوە ئێمە توانیمان گوشارێکی زۆر گەورە بخەینە سەر ئەو حکوومەتەی ئێستا کە بەو چەشنە نەریتی ،کۆنخواز و الیەنگری ئاسایش و ڕەوشی ئێستایە . پرسیار :ئێوە ڕاستەوخۆ لە بواری فێمینیسمەوە چوونە ناو ئەم کارەوە .هەر لە سەرەتای کرانەوەی بابەتی لەباربردنی کۆرپەڵەوە و وەکوو شایەتێك بەشداریتان کرد لە دادگای بوبیگنی [ . ]Bobigny trialئایا دەکرێ بە ئاوڕدانەوەیەك لە ڕابردوو ،ئەمە بە سەرەتای فێمینیسم لە فەرانسە دابنێین؟ چونکوو ئەم بابەتە وەکوو پاڵپێوەنەرێک وابوو بۆ ژنان کە یەکبگرن و وشیاربنەوە کە دەتوانن شتێک وەدەست بهێنن .لە ئاکامدا ژنان بیروڕای گشتییان ورووژاند و دواتر پیاوەکان بوون کە پەسەندیان کرد! کەوابوو لە سەردەمێکی دیاریکراودا ئەمە بوو بە دەستپێکی فێمینیسم لە فەرانسە. سیمۆن دۆبۆڤوار :بە دڵنیاییەوە .لە عەینی حاڵدا دەکرێ بڵێین کە ئەوان «ئەسپێکی شەڕ»ی زۆر چاکیان دەستکەوت ،کە لەباربردنی کۆرپەڵە بوو و ئامادەبوون بچنە شەڕەوە( .ئاماژەیە بە ئەسپی تروا .و) .بەشێکی گرینگی مێژووی فێمینیسم لە ساڵی ١٩٦٨دا دەستی پێکرد .ساڵی ( ٦٨بزووتنەوەی خوێندکارانی زانکۆ لە فەرانسە .و) ئەم بیرۆکەیە دا بە خەڵک کە ئەوان خۆیان دەبێ سەرەداوی کارەکان بەدەستەوە بگرن .الوان، خوێندکارانی ناوەندی و زانکۆکان و سەربازەکان لە دراگینیان (مەدرەسەیەکی سەربازی بەناوبانگ لە شاری Draguignanو) .دەیجا ،ژنانیش بڕیاریاندا کاروبارەکان بەدەست خۆیانەوە بگرن ،بەبێ ئەوە پەنا بۆ یاسا و ڕێساکان ببەن و یان ئەوەی کە گوشار بخەنەسەر بۆ دەرچوونی یاسا .بەاڵم تەنانەت لەوەیش زیاتر بە شەڕکردن بە شێوەگەلی بەتەواوی نوێ .هەموو ئەمانە ساڵی ١٩٦٨دەستیپێکرد .ئاکامێکی تری ساڵی ٦٨ئەوە بوو کە زۆرێك لەم ژنانە تێوەگالن لە چاالکییەکانی تاقمە چەپڕەوەکاندا .لەوێ بۆیان دەرکەوت کە تەنانەت لە نێۆ ئەو هاوڕێیانەشدا کە وێنایان دەکرد لەباری سیاسییەوە یەکسان بن ،لەوێیش لەگەڵیان وەکوو «ژنان» هەڵسوکەوت دەکرا .پیاوەکان وتاریان دەخوێندەوە ،ژنەکان تایپیان دەکرد و دەیاننووسییەوە! پیاوەکان بەشدارییان دەکرد لە لێدوانەکاندا و ژنەکانیش قاوەیان بۆ ئامادە دەکردن! ئەمە سەرنجی ئەوانی ڕاکێشا و ئەو هەستە بەهێزەی پێدان کە تەنانەت لە دیموکراتیک ترین و یەکسانترین ڕیکخراوەکانیشدا لەگەڵ ژنان هێشتا هەر وەکوو «ژنان» هەڵسوکەوت دەکرێت .کەوابوو« ،وەرن با پێکەوە وەکوو ژنان کۆببینەوە و تێبکۆشین بۆ گۆڕانکاری ،بۆ گۆڕینی پێگەکەمان و بۆ ڕێبەرایەتیکردنی خەباتەکەی خۆمان». بههاری ٢٠١٦
13 24
Analytical, academic, quarterly Magazine
پرسیار :لە هێندێک لە بیرەوەرییەکانتاندا ئێوە باس لە کاردانەوەی هێندێک لە پیاوان دەکەن« ،چەپی پیاوانە» کە بە توندی دژە فێمینیست بوون .ئێوە خۆتان لە بەرەی چەپەکاندا ژیاون ،لەگەڵ تاقمی بە بیروڕای جیاوازدا ئاشناییەتیتان هەیە .چۆن ئەم کێشە ڕوون دەکەنەوە کە چەپ زیاتر لەو خەڵکانەی تر کە بیروباوەڕی پێشکەوتنخوازانەیان هەیە ،ئەوەندە فێمینیست نین؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :هۆکارەکەی ئەوەیە کە چەپیش ،هەر وەکوو هەر حیزبێکی تر زۆربەیان پیاون و پیاوان قەت پێیانخۆش نییە ئەو مافە تایبەتییانەی هەیانە لە کیسیان بچێت! ئەوانەی مافی تایبەتیان هەیە خوازیاری ئەوەن کە پێگەی تایبەتی خۆیان بپارێزن. ئەوانە لە حیزبی کومونیست ،سوسیالیست و یان هەر حیزبێکی تریشدا پێگەیەکی باشتریان هەیە و لە ئاکامدا وەکوو پیاوان هەڵسوکەوت دەکەن ،نەك پیاوانی چەپ و پێشڕەو .ئەمە شتێکی زۆر گرینگە. پرسیار :لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە ،چەپ دژ بە مافی تایبەت خەبات دەکات .ئەگەر وایە دەبوو ئەوان زۆر زیاتر لە خەڵکی تر الیەنگرییان بکردایە . . سیمۆن دۆبۆڤوار :ئەرێ ،بڵێم چی نایکەن!. پرسیار :بۆ نموونە هەڵمەتی هەڵبژاردن لە نێوان دوو پیاوی تەمەن مامناوەندیدا دەکرێت و بابەتی فێمینیسم ڕۆڵێکی زۆر . . . سیمۆن دۆبۆڤوار :پلە دووهەمی هەبوو!. پرسیار :تەنانەت هەر نەشبوو!. سیمۆن دۆبۆڤوار :لەگەڵتام .هەربۆیەشە کە من دەڵێم نابێ خەباتی چینایەتی – کە حیزبە چەپەکان لەسەر بناغەی چینایەتی دامەزراون و ژێرخانی سیاسی ئەوان پێکدەهێنێت، لەگەڵ خەباتی جنسییەتی [ڕەگەزی] تێکەڵ بکەین .ئەو پیاوانەی کە لە بواری خەباتی چینایەتیدا چەپ و پێشڕەون ،دەگونجێت بەتەواوی ئەوەیان ئاوێتەی بایەخی پیاوساالری و پیاوبوون کردبێت و لێبڕاوانە هەوڵبدەن دایسەپێنن بەسەر ژنانیشدا.
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
25
بههاری ٢٠١٦
پرسیار :ئایا ئێوە لە باسەکانتاندا بۆتان دەرکەوتووە کە هێندێك لە پیاوان بیرێکی ڕوونیان هەیە و ئەگەر لەگەڵ ئەو شتەی کە ئێوە لە تەمەنی چل ساڵیدا دۆزیوتانەتەوە بەرەوڕوو ببنەوە ،لەوانەیە ئەوانیش وەریبگرن .ئەوان وەها پەروەردە نەکراون کە بتوانن لەوە تێبگەن .هەروەکوو لە پرسی سەربەخۆیی لە کۆلۆنییەکان تێگەیشتن؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :لەوانەیە بەشێکیان خۆیان لەگەڵی بگونجێنن ،وەلێ بۆ پیاوێك زۆر دەگمەنە کە بتوانێت لە ئەزموونی ژنێک و ئەوەی کە بەسەری هاتووە تێبگات .چونکوو پیاوان ئەو ئەزموونەیان نییە .تەنانەت شتی پچووکیش ،وەکوو ئەوەی کە :شەقام و خیابان هی هەمووانە .بەاڵم لە ڕاستیدا بۆ ژنێکی زۆر گەنج ،ئێستا جوان بێت یان ناشیرین ،زۆر زەحمەتە کە دوای کاژێر هەشت و نۆی شەو بچێتە خیابان و تەنیا خۆی لە ئارامیدا پیاسە بکات .یان تەنانەت بە ڕۆژیش .چونکوو دەکەونە شوێنی ،ئازاری دەدەن بە چەشنێک کە پێی باشترە بگەڕێتەوە ماڵەوە .دەی خۆ ئەگەر ئەمە بە پیاوێك بڵێی ،بزەیەکی دێت و بە سەرسووڕمانەوە دەڵێ «من ئەو کارە ناکەم»« ،من مرۆڤێکی بێ ئەدەب نیم ،خۆ هەموو پیاوەکان بێ ئەخالق نین ».ئەم پیاوە تێناگات کە چەندە بۆ ژنێك قورسە کە بەردەوام هەست بەوە بکات کەم تا زۆر دەکەوێتە بەر مەترسی جۆراوجۆر .نەک مەترسی زۆر جیددی هەرچەند کە لەوانەیە بگاتە ئەو ڕادەیەیش. کاتێك ژنێک بەرپەرچی پیاوێک دەداتەوە کە کەوتووەتە شوێنی ،لەوانەیە زللـەیەک یان مشتێکی لێبدا یان شتێک لەو بابەتە. پرسیار :بەاڵم ئایا چەشنێک لە دژە هێرش لەالیەن پیاوانەوە نییە کە دەیهەوێت «شتێک لە ڕووخان ڕزگار بکات»؟ ئەوان دەڵێن ئەم شتانە هەمووی قسەی کۆنن. لە ڕاستیدا ژنان پێشتر کونتڕۆڵی پارەی ماڵەوەیان گرتووەتە دەست .بۆ نموونە لە بنەماڵەیەکی سەربە چینی کرێکاردا ژمارەیەکی زۆر لە پیاوان پارەی مانگانەکەیان دەدەن بە هاوسەرەکانیان .هەڵبەت جگە لە تۆزێك پارەی گیرفان بۆ خۆیان .ئەوان تەنانەت کۆنتڕۆڵی پارەکەیشیان نییە و گلەیی دەکەن کە ئەوان هەر پارە پەیدادەکەن و هەشت کاژێر لە کارخانە یان ئیدارە کاردەکەن و ژنەکان لە دۆخێکی باشدان و ئەمان ئامادەن جێگایان لەگەڵدا بگۆڕنەوە .ئەمە وێنەیەکی گشتییە! سیمۆن دۆبۆڤوار :لەوانەیە ،بەاڵم ...لە ڕاستیدا ئەوان قەت ئامادە نین جێگایان لەگەڵدا بگۆڕنەوە بە هۆکارگەلی زۆر .بۆ وێنە کار .لە کاری ناوماڵدا – تۆ باسی کرێکارانت کرد – ئەو کاری ناوماڵە کە ژنێک بە چەند منداڵەوە کە دەرامەدێکی کەمیشیان بههاری ٢٠١٦
13 26
Analytical, academic, quarterly Magazine
هەیە دەیکات ،ئێجگار زۆر تاقەت پڕووکێنە .زۆر زیاتر لە هەشت سەعات کارکردن لە کارخانەدا ماندووت دەکا!. پرسیار :ئەوان جاری وایە هەر دوو کارەکەیش دەکەن. سیمۆن دۆبۆڤوار :سەرەڕای ئەوەیش ،ڕاستە کە جاری وایە هەر دوو کارەکە دەکەن. ئەوەیش کە مێردەکەی پارە دەدات بە هاوسەرەکەی ،ئەو ڕۆژەی کە ئیتر لە ژنەکەی ماندوو دەبێت و بیهەوێت بەجێی بهێلێت چونکوو پێیوایە ڕاگرتنی ژن و منداڵ زۆر سەختە ،پیاوەکە بۆی هەیە ئەوان بەجێ بهێڵێت و بەردواوم بتوانێت ژیانەکەی خۆی دابین بکات .بەاڵم ژنەکە بەپێچەوانە ،هیچی نییە و زۆر بەداخەوە ئەم دۆخە زۆر جار دێتە پێش. پرسیار :ئێوە لێرەدا پرسیارێک دێننەپێشەوە کە دەکرێ خەڵک الیان وابێت چەشنێک ئامۆژگاری ژنان دەکەن کە ڕێگا چارەی تاکەکەسی هەڵبژێرن .واتە ئەوەی کە ئێوە ئازادتر دەبن ئەگەر هاوسەرگیری نەکەن و منداڵتان نەبێت! بەاڵم بە گشتی ئەمە ئەو شتە نییە کە لە کۆمەڵگادا دەبیندرێت .خەڵک خوازیاری ئەوەن هاوسەرگیری بکەن، نایانهەوێ بەتەنها بژین و هەڵبەت ئەمەیش تەواو ئاساییە و هەبوونی منداڵیش کە زۆر خۆشە .بۆ زۆربەی خەڵک ئەمە باشترین شتی ژیانیانە .چۆن دەکرێ لە جەرگەی ئەم ڕاستییەدا بژیت بەبێ ئەوەی لە هێندێک لەو شتانەی ژیان دەیداتێ چاوپۆشی بکات. سیمۆن دۆبۆڤوار :پێموایە پێویستە پیاوان لە ئەرکەکانی ناوماڵ و ڕاگرتنی منداڵەکاندا بەشداربن .ڕێك هەر بەو چەشنە کە ژنان دەیکەین .ئەوانیش شەریک بن لە کاری ڕۆژانەی ناوماڵدا .پیاو دەبێ دەست هەڵگرێ لەوەی کە دەسەاڵتی بەسەر ژنەکەیدا هەبێت. ئەوەی کە پارەی مانگانەکە دەدەن بە ژنەکان هەڵبەت زۆر کارێکی باش دەکەن .بەاڵم من نامەی زۆرم بۆ هاتووە ،نامەگەلێک کە ناچێ بە مێشکدا .ئەو نامانەم لەگەڵ خۆم نەهێناوە وەلێ تێیدا بارودۆخی ئەوتۆ نەخشێندراوە کە دەکرێ بڵێین نزیکەی زەحمەتە باوەڕ بکەیت ئەو کەسانە هەن! من ژنانێک دەناسم کە بۆیان نییە بچنە سەردانی هیچکام لە دۆستان و خزمانیان بەبێ ئەوەی مێرەدەکەیان لەگەڵ بێت .کێ دەتوانێ بەوە بڵێ «ئەوین» و «دابەشکردنی هەموو شت»؟ ئەمە دیکتاتۆرییەکی ڕاستەقینەیە! جارێکیان نامەی ژنێکم بۆ هات تێیدا دەنووسێ« :لە پەنجەرەکەمانەوە سەیری دەرەوە دەکەم بزانم مێردەکەم کەنگێ لە قاوەخانە دێتەدەرەوە .لەبەر ئەوە دەبێ ئەم نامەیە بشارمەوە. Analytical, academic, quarterly Magazine
13
27
بههاری ٢٠١٦
چونکوو ئەگەر بزانێ من نامە بۆ ئێوە دەنووسم زۆر تووڕە دەبێت و نازانم چۆن دەتوانم ئەم نامەیە لەماڵ ببەمە دەرەوە!» ئەمە نامەیەک بوو لە سی چل الپەرەدا کە دەبوو بیباتە دەرەوە .نووسیبووی «ئەگەر وەاڵمەکەت ناردەوە بینێرە بۆ ماڵی خانم فاڵن و فاڵن!» سەیری ئەم هەموو نهێنی کارییە بکە! ئەم ئاکارە هیچ ڕێز و کەرامەتێکی تێدا نییە وهێندێك لە پیاوان بەشێوەی ستەمکارانە بە سەر ژناندا دەیسەپێنن. پرسیار :ئێوەیش دەڵێن کە ئەمە لە نموونە پەڕگرەکانە .بەاڵم ئەم کۆمەڵگایەی ئێمە تێیدا دەژین بەتەواوی سەرسووڕهێنەرە .ئێمە باس لە جیابوونەوە لە کۆمەڵگایەکدا دەکەین کە بە پێی ئامار زۆرینە ژن و مێردەکان جیانابنەوە .وێدەچێ ئەمە چەند تراژێدیایەکی ناوبنەماڵەی لە خۆدا شاردبێتەوە .بەاڵم خەڵک ،بەگشتی و لە ڕاستیدا دەیانهەوێ هەوڵی خۆیان بدەن و بەجۆرێك لەگەڵ یەکتر بسازێن .ئەوەی ئێوە دەیگێڕنەوە لە کاتی ئێستادا لە واڵتانی ئەمریکای التین زۆرتر باوە هەتا لە فەرانسە! خۆشبەختانە ئێستا پەروەردەی ئێمە وای لێهاتووە کە شارستانییەتمان زۆرتر بووە! سیمۆن دۆبۆڤوار :چەندە ئێوە گەشبینن! من دەزانم لە هێندێك ناوچە چی دەگوزەرێ، بۆ نموونە لە «بۆزانسۆن»( شارێک لە ڕۆژهەاڵتی فەرانسە .و) کە خوشکەکەم لە بواری فەرهەنگیدا لەوێ چاالکە .ئەو لەگەڵ هاوسەری هێندێك لە کرێکاران لە نزیکەوە ئاشنایی هەیە .خۆیان کرێکار نین بەڵکوو هاوسەرەکانیان .ئەگەر ژنەکان لە بێبەختیدا بچوونایە بۆ ماڵە هاوسێیەک قاوەیەک بخۆن و شەو مێردەکەیان بەمەی زانیبایە قڕەوهەرای زۆری لێ بەرپادەبوو .ژن دەبوو لەماڵەوە بمێنێتەوە ،لەگەڵ کەس قسەنەکات جگە لە مێردەکەی کە شەوانە دەهاتەوە .قەت بۆی نەبوو بچێتە دەرە و دەبوو خۆی بە کاری ناوماڵەوە سەرقاڵ بکات .ئەمە بوو تەواوی ئەو شتەی کە ئیجازەی هەبوو بیکات! ئاگای لە مناڵەکان و ماڵ بێت و لەو شتانە .ئەم چەشنە ستەمکارییە هەم لە ناو چینی کرێکار و هەم لە چینە ناوەندی و بااڵدەستەکاندا هەیە .ئەمە ئێجگار زۆر بەرباڵوە. پرسیار :ئەمڕۆکە بۆ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی ،تەنانەت لە پۆستە بااڵکانیشدا، ئەمە نیشانەی گرینگ بوونی پێگەی کەسییەتییە ئەگەر هاوسەرەکانیان کار نەکەن، با ژنەکەیش بە ئەندازەی پیاوەکە خوێندەواری هەبێت! ئەو پیاوانە دەڵێن« :خۆ من پارەی زۆر پەیدادەکەم ،تۆ پێویست ناکا کار بکەیت!» بە واتایەکی تر ،بیرۆکەیەیکی ڕیشەدار لە پشت ئەم دەربڕینەوە هەیە؛ کاتێک کە تۆ بۆرژوای ،کاتێک ژیانت لە بههاری ٢٠١٦
13 28
Analytical, academic, quarterly Magazine
ئاستێکی بەرزدایە ،ئاکامەکەی ئەوەیە کە ژنەکەت کار نەکات ،بەاڵم چەند ساڵ دواتر دەبێ پاڵتۆی پێستی گرانی بۆ بکڕی! سیمۆن دۆبۆڤوار :بەڵێ وایە چونکوو ئەوان ژنەکانیان هێناوەتە سەر ئەو باوەڕە کە ژنی ڕاستەقینە ڕێگا دەدات بە مێردەکەی کاربکات و زۆریان ئەوە قبووڵ دەکەن .یان جاری وایشە کەرتکراو دەبێت .ژنی کرێکارێک وا ڕاهێندراوە کە بەرامبەر بە کاری ناوماڵ و منداڵەکانی هەست بە گوناهـ بکات و ئەمە زۆر بۆی سەختە .ژن دەتوانێ هەر دوو کارەکە بکات ،وەلێ وایلێدەکەن هەست بە گوناهـ بکات .پێی دەگوترێت کە بەرامبەر بە منداڵەکان کەمتەرخەمی دەکات ،بە ئەندازەی پێویست ناکەوێتە ماڵەوە و سەرەنجام ئەویش تەسلیم دەبێت .زۆر جار سەخت دەبێت .تەنانەت ئەگەریش ئەو بە ئەندازەی هاوسەرەکەی خوێندەواری هەبێت ،وای تێدەگەیەنن کە ئەوە مێردەکەیە دەبێتە دوکتور و پارێزەر ،ژن لە ناوماڵدا دەمێنێتەوە و زۆربەی جارەکانیش ئازار دەکێشێت. پرسیار :بەاڵم ئەمە بەو مانایە کە بە بۆچوونی ئێوە هەموو ژنان دەبێ کار بکەن؟ ژنانی گەنج لەگەڵ ئەم کێشەیە بەرەوڕوو دەبنەوە کە دەبێ هەر ئێستا هەڵیبژێرن .ئایا دەبێ هەرچۆنێک بێت هەر کاربکەن ،تەنانەت ئەگەریش هەلومەرجەکە بەتەواوی ئامادە نەبێت؟ چونکوو پیاوان خۆ نایانەوێ بگۆڕدرێن یان بە شەوێک دەستبەکەن بە کارکردن لە ناوماڵدا .ئایا بۆ ژنێک خودی هەبوونی سەربەخۆیی ،هەبوونی دەرامەد و ژیانێکی ئازاد تا ئەو ڕادەیە بنچینەییە؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :بەڵێ من وا بیردەکەمەوە .سەربەخۆیی ماددی ئەگەر بێتو بەهایەکی زۆریشی بۆ بدەن ،شتێکی بنچینەییەیە با زۆر دژواریش بێت .من دەزانم بەهایەکی زۆری بۆدەدەن چونکوو ئاگالێبوون لە ماڵ و منداڵ هەر لە سەر شانی ئەوان دەبێت .بەاڵم ئەمە یەکەمین مەرجی پێویستە بۆ ئەوەی لە ناو ماڵەکەدا سەربەخۆ بن .لێرەدا مەبەستم سەربەخۆیی ئەخالقی و دەروونییە .ئەگەر وانەبێت هیچ ڕێگایەکی تر بۆ بیرکردنەوە ناخرێتە پێش پای ژنەکانەوە .ئەوان ناچار دەکرێن وەکوو مێردەکانیان بیربکەنەوە، ئارەزوو و هەوەسی ئەوان دابین بکەن ،فەرمانەکانی ئەوان بەڕێوە ببەن و شتی لەم چەشنە .ئەوان ناچارن لە چوارچێوەی مێردەکەیاندا بمێننەوە تەنانەت ئەگەر خۆشیشیان نەوێت! ئەم بارودۆخە ئیتر شیاوتر لە لەشفرۆشی نییە! هەر بەڕاستی ژنێک کە لەبەر پارە لەالی مێردەکەی ئەمێنێتەوە چونکوو توانایی ئەوەی نییە خۆی بەخێو بکات ،ئەمە ئەو ژنەیە کە هیچ بایەخ و کەرامەتێکی بۆ خۆی وەکوو ئینسانێک نەهێشتووەتەوە. Analytical, academic, quarterly Magazine
13
29
بههاری ٢٠١٦
کەوابوو من ڕاسپاردەم بۆ هەموو ژنان ئەوەیە کە کاربکەن! خۆیان بگەیەننە بااڵترین ئاستی لێهاتوویی .پیشەیەک بدۆزنەوە هەتا دەگونجێت سەرنجڕاکێش بێت! لەسەرووی هەموو ئەوانەشەوە کارێک بێت کە سەربەخۆیی ئابوورییان بۆ دابین بکات .ئەم کارە لە ئێستادا هێشتا سەختە و نایەکسانی بە شێوەیەکی دڵڕەقانە بەردەوامە .دایک و باوکەکان ،هەروەکوو ئێوەیش باستان کرد ،هێشتا وا بیردەکەنەوە «ئا ئەم کچۆڵەکەی منە ،پێویست ناکا زۆر ڕەنجی پێوەبکێشین ،ئەو مێردی دەکات .ئێمە بۆ براکەی ڕەنج دەکێشین نەک بۆ خوشکەکە!» ئەم ڕەفتارە نادادپەروەرانە لەالی ژمارەیەکی زۆر لە ژنان دەبێتە هۆی هەستکردن بە یاخیبوونێکی قووڵ چونکوو ئەوان ئاواتیان ئەوەیە کە بۆ خۆیان ببنە کەسایەتییەک و کارێکی جێگای سەرنجیان هەبێت .وەلێ هەل تەنها بۆ کوڕەکان دەڕەخسێت کە جاری وایشە کەمتر لە کچەکان زرەنگ و لێوەشاوەن. پرسیار :وشەیەک هەیە لە فەرهەنگی فێمینسمدا کە زۆر بەکاردەهێندرێت بەاڵم هەمیشە ڕوون ناکرێتەوە .دەکرێ بۆمان ڕوونکەیتەوە کە چەمکی «سێکسیم» چییە و مەبەست لە چییە؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :ئەمە وشەیەکە ئێمە دروستمان کردووە و دەکرێ لەگەڵ وشەی راسیسم بەراورد بکرێت .ڕەگەزپەرستی ئەو بیرکردنەوەیە کە پێیوایە هەاڵورادن لە نێوان مرۆڤەکاندا لەسەر ئەساسی ڕەگەز شیاوی پەسەندکردنە! سێکسیسم ئەو ڕەفتار و ئاکارەیە کە جیاوازی نێوان مرۆڤەکان لەسەر ئەساسی جنس [نێر و مێ] لەالی پەسەندە .قسەوباسی ئێمە سەبارەت بە سێکسیسم لەوێوە دەستیپێکرد کە سەرنجمان دایە ئەو سووکایەتیی کردنەی پیاوان پێیانخۆشە بەرەوڕووی ژنانی بکەنەوە .یاسایەک هەیە وابزانم هی ساڵی ١٩٤٥ـە کە قەدەغەی دەکات کەسێک بە پیاوێك بڵێ «جوولەکەی پیس» یان «عەرەبی پیس» .ئەگەر کەسێک بە عەرەبێک یان جوولەکەیەك ئەو سووکایەتییە بکات ،دەتوانن ڕاکێشی ناو دادگای بکەن .وەلێ کاتێک بە ژنێك دەڵێن «هەی قەحبە! ئەشا ئەو ژنە نەحلەت لێکراوە» ،یان «لەشفرۆشی زووهەڵچوو!» ،هیچ یاسایەکی بۆ نییە .لە ئاکامدا ئێمە ژمارەیەک لە ژنانی ناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان ،یەکێتییەکمان دامەزراند بەناوی «یەکێتی مافی ژنان» و تێدەکۆشین خەبات بکەین دژ بە هەموو چەشنێك لە سێکسیسم .ئێمە بەم شێوەیە کارەکەمان دەستپێکرد .ئێمە خوازیاری ئەوەین کە هەروەکوو چۆن یاسا هەاڵواردنی ڕەگەزی بە نایاسایی دادەنێت ،هەر ئەو کارەیش لەگەڵ هەاڵواردنی جنسیدا بکرێت .ئێمە هەروەها داواکارین کە یاسایەکی دژ بە هەاڵواردن نەک بههاری ٢٠١٦
13 30
Analytical, academic, quarterly Magazine
هەر بۆ سووکایەتی کردن وەکوو پێشتر باسم کرد – کە هەڵبەت زۆر لەوە گرینگترە کە دەکەوێتە پێش چاو – بەڵکوو لەبەر ئەوەی ئەم کارە دەبێتە هۆی چاکسازی لە شێوە بیرکردنەوەیکدا بە گشتی .ئێمە هەروەها خوازیاری ئەوەین کە هیچ چەشنە هەاڵواردنێك لە شێوازی پەروەردەکردنی منداڵ النیکەم لە خوێندنگاکاندا نەمێنێت ،چونکوو ئێمە نازانین دایکان لە ماڵەوە چۆن خواردن بە منداڵەکانیان دەدەن. پرسیار :ئایا لەو خوێندنگانەیش کە کوڕوکچ تێکەاڵون ئەم هەاڵواردنە هەر هەیە؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :بەڵێ لە کتێبەکانی خوێندندا هەیە کە بە کوڕان و کچانی دەڵێنەوە. تەنانەت شێوەی داڕشتنی پرسیارێک وەکوو «دایە ئەوەندە هێلکەی بردە ئاشپەزخانەوە»، «بابە خەریکی برغوو و پێچ و شتە چاکی دەکات « . .نازانم لەم شتانە .دەبینین کە ئەم چەشنە هەاڵواردنە بە قووڵی لەناو کتێبەکانی خوێندندا ڕیشەی داکوتاوە .جگەلەوە، شێوەی گێڕانەوەی مێژوویش هەیە کە هەمیشە لە ڕوانگەی پیاوانەوە دەگێڕدرێتەوە .بۆ وێنە مێژووی فەرانسە قەت لە ڕوانگەی ژنانەوە ناگێڕدرێتەوە و شتی تری لەم چەشنە. پرسیار :پرسیارێک دێتە پێش بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە دەستدەکەن بە بیرکردنەوە سەبارەت بەم بابەتانە ،ئەوەی کە چۆن دەڕوانرێتە پیاوان .چونکوو بەشێك لە فێمینیستەکان بەتەواوی پیاوان ڕەد دەکەنەوە و پێیانوایە کە بەبێ ئەوان بارودۆخەکە باشتر دەبێت و ئەمە تەنها ڕێگایە بۆ ڕزگاربوون لەم چەشنە دەسەاڵتە .ئێوە وانین. ڕستەیەک هەیە لە ئێوە کە لە ڕوانگەی منەوە هەستی مرۆڤ دەبزوێنێت .ئێوە گوتووتانە کە «گەورەترین سەرکەوتنی ژیانم سارترە»[ژان پۆل سارتر] ئەمە دەیسەلمێنێت کە ئێوە باوەڕتان بە یەکانگیر بوونی دوو مرۆڤ هەیە لە ئەویندا و وەکوو هاوسەر بەواتای پەیوەندی نزیک لەیەکتر .پرسیارەکە ئەوەیەکە چۆن دەگونجێت ئەم ئەوینە درێژەی هەبێت ،واتە ئەو شتەی کە دوو کەسایەتی ،ژنێک و پیاوێك پێکەوە کۆدەکاتەوە ،لەگەڵ ئەو ڕاستییەدا کە ژنانی ئەمڕۆ – لەوانەیە پەنجا ساڵی تر جیاواز بێت لە ئێستا – بتوانن زیاتر لە جاران ئاواتەخوازی بەرەوپێش چوون بن بۆ کەسایەتی خۆیان؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :ڕاستە ،هەروەکوو گوتتان ،من پێموایە لە کاتی ئێستادا و بۆ زۆرێك لە ژنان ئەمانە پێکەوە ناگونجێن .ئەو ژنانەی کە بەتەواوی پێاوان فڕێدەدەن دەبێ ئێوە تەنها وەکوو قۆناخێکی کاتی لە خەباتدا سەیری بکەن .لێرەیشدا دەتوانین بەراوردێک بکەین لەگەڵ پرسی ڕەگەزیدا .ڕەوتی «[»Black Panthersپڵنگە ڕەشەکان] و باقی Analytical, academic, quarterly Magazine
13
31
بههاری ٢٠١٦
شۆڕشگێڕە ڕەشپێشتەکانی ئەمریکا هەر چەشنە هاوپەیمانییەکیان لەگەڵ سپیپێستەکاندا رەد دەکردەوە .زۆربەی ئەوانە ئێستا لەوە تێپەڕێوون و لەسەر ئەو باوەڕەن کەسێکی سپیپێست کە بەڕاستی پارێزگاری دەکات لە هەڵوێستێکی سیاسی و بە توندی لەگەڵ ئەواندا یەکدەگرێتەوە ،دەکڕێ وەکوو هاوڕێیەك حیسابی بۆ بکرێت .سەبارەت بە ژنانیش تا ئاستێک هەر وەهایە .ژنانێک هەن وا بیردەکەنەوە کە پێکەوە ژیان لەگەڵ پیاوێکدا و یان تەنها ئەویندار بوونی چەشنێکە لە سازان .هەروەها ژنانێکیش هەن لەسەر ئەو باوەڕەن کە هەبوونی ئەوین بۆ پیاوێك و پێکەوە ژیان لەگەڵی ،ئەوەیش دەگونجێت. هەرچەند پێموایە کە سارتر و من لەوەدا سەرکەوتوو بووین کە قەت پێکەوە نەژیاوین! ئەوەی کە هاوسەرگیریمان کردبێت یان نا ئەوە زۆر گرینگ نییە .ئەوە پێکەوە ژیان کردن یان نەکردنە کە دەتوانێت بەرەو جیاوازی بیروباوەڕ بچێت و دوو کەسەکە تووشی شڵەژان بکات .هێندێك لە ژنان پێیانوایە دەتوانن لەگەڵ پیاوێکدا بژین و یان پیاوێکیان خۆش بوێت و یان پەیوەندییان لەگەڵ پیاوێکدا هەبێت ،بەاڵم بۆ ئەوەی نەکەوینە ناو داوەکانی ژنانە بوونەوە ،پێویستە زۆر وریا بین .چونکوو بەردەوام کەڵکەڵەی ئەوەت هەیە کە پیاوەکەی خۆت بخەیتە ڕیزپەڕەوە .دەڵێیت «ئەو جیاوازە» .یان ئەوەی کە هێندێك شتی لێ قبووڵ دەکەیت .من دەزانم زۆرێك لە فێمینیستە گەنجەکان کە پەیوەندییان لەگەڵ پیاواندا هەیە ،کارەکەیان زۆر سەخت دەبێتەوە .ژیانەکەیان سەخت دەبێت و جاری وایە بۆ هاوژینەکەیشیان هەروەها. پرسیار :بە واتایەکی تر لە چەند ساڵ و یان لە چەند دەساڵی داهاتوودا – چونکوو ئەم شتانە بە ئارامی دەگۆڕدرێن و لە ئاستی دەروونیشدا دەبێ سەقامگیر ببن – بەرەو ئەوە دەچین لە پێوەندی نێوان پیاوان و ژنان دژوار دەبێت .گرژتر و ئاڵۆزتر دەبێت. سیمۆن دۆبۆڤوار :بەهەرحاڵ بۆ پیاوان سەخت تر دەبێت .لەبەر ئەوە هەڵبەت هەمیشە واباشە کەسێكت ببێ کە ملکەچ و هیچ نەکەر بێت .ئەگەر چی هەروەکوو گوتم ژن زۆرجار کارێک دەکات کە پیاوەکە بۆ ئەم گوێڕایەڵ بوونە لە ژیانی تایبەت و لە ناوماڵدا نرخێکی بۆ ئەدات .بە بۆڵەبۆڵ کردن ،دەمەقاڵە و بە ئاشکرا تووڕە بوون .هەبوونی ئەم چەشنە دەمەقاڵە لە ناوماڵدا ڕەنگدانەوەی ستەمکارییە لەسەر ژنان .ڕەنگە بەپێچەوانە پەیوەندییەکە تەندروستتر بێت ،هەرچەند لە هێندێک الیەنەوە سەخت تر و تاقەت پڕووکێنتر بێت .وەلێ ڕێگای دەرچوون لەم شەڕوقڕە تۆقێنەرەی ناوماڵ خۆشدەکات. شتێکی تر هەیە کە پێمخۆشە بیڵێم .ئەگەر بابەتی ڕزگاری ژنان بێتە ئاراوە ،بەالڕێدابردنی بههاری ٢٠١٦
13 32
Analytical, academic, quarterly Magazine
لەالیەن پیاوانیشەوە هەیە کە تێدەکۆشن کەڵکی لێوەربگرن .ئەمەیش زەرەری هەیە بۆ ژنان .ئێستا کە ئێمە دەتوانین پێش بە سکپڕبوون بگرین و تا ڕادەیەکیش دەستمان دەگات بە لەباربردنی کۆرپەڵە ،ئێستا کە ژنان بڤە سێکسییەکان ڕەد دەکەنەوە و بەشێکی زۆریان دەڵێن لەباری سێکسییەوە ئازاد بوون ،پیاوەکان لەو دەرفەتە کەڵکوەردەگرن و نزیکەی بە زۆر وایان لێدەکەن لەگەڵیاندا بخەون .پیاوەکان دەڵێن «چێ؟! ئێستا ئیتر ناتوانیت قبووڵی نەکەیت!» هەر بۆیەشە کە بە باوەڕی من ژمارەی دەستدرێژی سێکسی ئێستا زیاتر بووە .هەروەها پەالماردان لە سەر شەقامیش کە پێشتر گوتم« .بۆچی ناهێڵیت؟ ئەگەر لەگەڵ مندا نەخەوی بەڕاستی ئازاد نەبوویت!» بەاڵم ئازاد بوون بە مانای ئەوە نییە لەگەڵ هەموو کەسێکدا بخەویت ،زۆریش لەوەوە دوورە .بەم چەشنەیە کە پیاوان کەڵکئاوەژوو وەردەگرن لە دۆخەکە .کەوایە ئەو سەرکەوتنانەی کە ژنان بەدەستیان هێناوە زۆر ئاسان دژ بە خۆیان بەکار دەهێندرێت .ئەمە کێشەیەکی ترە .تا ئەو کاتەی کە ژنان وەکوو خاوەنی کچێنی و داوێنپاك سەیردەکران و دایکان و خوشکان و هاوسەرانێک بوون کە نوێنەرایەتی ئەوانیان دەکرد ،مایەی شانازی ئەوان بوون! کەس نەیدەوێرا دەستیان بۆ ببات ،کەڵکئاوەژوویان لێوەربگرێت و یان سووکایەتییان پێبکات، ئەو کارەی کە زۆرێك لە پیاوانی ئەمڕۆ دەیکەن! پرسیار :دوایین پرسیار سیمۆن دۆبۆڤوار! ئێمە قسەی ئەوەمان کرد کە خەبات بۆ لەباربردنی کۆرپەڵە تا چ ڕادەیەک بۆ فێمینیسم لە فەرانسە گرینگە .بە بۆچوونی ئێوە گەورەترین هەنگاوێک کە ئەمڕۆ دەبێ هەڵبگیرێت و لە هەمان کاتیشدا ئەو تایبەتمەندییەی هەبێ کە بتوانێت ژنانی چینە جۆراوجۆرە کۆمەاڵیەتییەکان کۆبکاتەوە و وشێاری بەکۆمەڵیان پێ ببەخشێت کامەیە؟ بەبڕشت ترین ئەرک بۆ شەڕی داهاتووی فێمینیستی چی دەبێت؟ سیمۆن دۆبۆڤوار :پێموایە لێرەدا قسە لەسەر تاکتیکی خێرا و ستراتێژیکە .ئەوەیش زەحمەتە بزانین کێشەکان چۆن دەچنە پێش .یەکێك لە خێراترین بابەتەکان قبووڵ نەکردنی بەڕێوەبردنی کاری ناوماڵە لەو فۆرمەدا کە ئەمڕۆ بەسەر ژناندا سەپێندراوە. هەموو ئەو ئەرکی دایکایەتییە کە ژنانی کردووە بە کۆیلە .بە باوەڕی من دەبێ دژ بە کۆیلەیەتی و ڕۆڵی دایکایەتی و دژ بە کۆیلەیەتی کاری ناوماڵ شەڕ بکەین .پێموایە ئەمە خەباتێکە دەتوانێت ژنانێکی زۆر لەدەوری خۆی کۆبکاتەوە .چونکوو زۆرێك لە ژنەکان لەم باروودۆخە ئازار دەچێژن .بۆ ئەم دوایین پرسیارەتان بەسەرهاتێکم الیە Analytical, academic, quarterly Magazine
13
33
بههاری ٢٠١٦
کە کەمتر لەوەی دوایی بزوێنەرە و منی ڕاشەکاند .چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە ڕۆژنامەی «فرانس سوار»دا وتارێك هەبوو سەبارەت بە شێوەی ژیانی خەڵکی فەرانسە و ئەوەی کە چۆن کاتی پشووی خۆیان و بۆ نموونە کاتی پشووی نانی نیوەڕۆ دەبەنە سەر. ژنێك کە وێدەچێت زۆر تووڕە بووبێت – خانمێکی سیوپێنج سااڵن کە دوو منداڵ و هاوسەری هەیە – دەیگوت «دەرفەتی نانی نیوەڕۆی من هیچ پشوودانێك نییە .من مامۆستام .دێمەوە ماڵەوە و بۆ منداڵەکانم نانی نیوەڕۆ لێدەنێم .سەوزە و گوشت لێدەنێم کە بیخۆن .ئەوان دەڕۆن و مێردەکەم دێتەوە ماڵەوە .ئەو دادەنیشێت و سەیری تەلەیڤیزیۆن دەکات و من لەسەر سینییەك خواردنەکە دەبەمە بەردەستی .خۆم بە کێشە کاتی خواردنم دەبێت و بەسەرپاوە شتێک دەخۆم لە مەنجەڵەکەدا ».دەیجا ئەم ژنە زۆر وشیار بوو لەوەی کە چەندە ئەم کارە تاسەر ئێسقان نادادپەروەرانەیە .چونکوو ئەو بە ئەندازەی مێردەکەی لە دەرەوە کاری دەکرد و سەرەڕای ئەوەیش خزمەتکارێك بوو بۆ جێبەجێ کردنی پێداویستییەکانی منداڵەکان و مێردەکەی کە دەبوو خواردنیان بداتێ و قاپ و کەوچکیش بشوات .لە ڕوانگەی منەوە لەم بابەتەدا دەکرێ ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەرەو خەبات ڕابکێشرێن هەروەها لەوانەیە کارێکی وابکرێت هێندێك لەو پیاوانەی کە نیازی پاکیان هەیە لە بارودۆخەکە تێبگەیەندرێن. پرسیار :کێشەکە لەوەدایە کە بۆ لەباربردنی کۆرپەڵە ژنان ڕژانە سەر شەقام ،وەلێ ئەمەیان خەباتێکی تاکە کەسییە کە دەبێ لەماڵەوە بکرێت و ئەم کارەیش پێویستی بە سازانە .جێبەجێکردنی ئەوەش تێکۆشان و لێبڕاوییەکی زیاتر دەخوازێت و هەربۆیەش لەوانەیە ماوەیەکی زیاتر بخایەنێت. سیمۆن دۆبۆڤوار :بێگومان زۆر دژوارتر دەبێت .هاوکات ،لێرەدایە کە ئەو چەشنە کۆبوونەوانەی کە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان ڕێکیدەخات دەتوانێت زۆر کەڵکی هەبێت .چونکوو بە پەروەردەکردنی ژنان لەم بوارە دا کە پێکەوە گفتوگۆ بکەن و قسەی دڵی خۆیان بکەن ،یارمەتییان دەدات کە وشیار ببنەوە سەبارەت بە نادادپەروەری و ئەو دۆخەی تێیدان .هەروەها ئەو بارودۆخە قبووڵ نەکەن .ئەگەر هەست بەوە بکەن کە بە یەکگرتوویی خۆیان پشتیوانی باقی ئەو ژنانەی کە لە خەباتدا بەشدارن بۆ الی خۆیان ڕادەکێشن ،لەسەر ئەو باوەڕەم کە ئامادەن ڕاوەستن و خەبات بکەن. ژان لویی سێرڤان شرایبێر :زۆر سپاستان دەکەم سیمۆن دۆبۆڤوار!
بههاری ٢٠١٦
13 34
Analytical, academic, quarterly Magazine
پەراوێزەکان:
- ١لینکی ئەم گفتوگۆیە کە کە ساڵی ١٩٧٥لە تەلەڤیزیۆنی فەرانسە کراوە لەسەر یووتووب هەیە. ئەم لینکەیەی خوارەوە ژێرنووسی ئینگلیسیشی هەیە بۆ ئەو کەسانەی بیانهەوێت سەیری هەموو بەرنامەکە بکەن: 9LYx5T1yhqU=https://www.youtube.com/watch?v MLF - ٢کورتکراوەی Mouvement de liberation des femmesواتە «بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان» لە فەرانسە. « – ٣مانیفێستی )343 Le Manifeste des( »٣٤٣ڕاگەیاندنێك بوو کە سێسەد و چلوسێ ژنی ناودار ،لەوانە سیمۆن دۆبۆڤوار و ژنانی تریش ئیمزایان کردبوو .هۆکارەکەی کێشەی کچێکی گەنج بوو(بڕوانە خوارەوە دادگای بۆبیگنی) .لەم ڕاگەیاندنەدا کە ڕۆژی پێنجی مانگی چوار ساڵی ١٩٧١ لە گۆڤاری Le Nouvel Observateurبۆ یەکەم جار باڵوکرایەوە ،ئەو ژنانە دەیانسەلماند کە هەموویان کۆرپەڵەیان لەبار بردووە و بەم چەشنە خۆیان دەخستە بەر پالری سزادانی یاسایی. بۆ سووکایەتی کردن بەو خانمانەی ڕاگەیەندراوەکەیان ئیمزاکردبوو ،کەسانێکی دژ بە مافی یەکسانی ناوی «مانیفێستی ٣٤٣قەحبەکە»یان لێنابوو. – ٤دادگای بۆبیگنی : Le proces de Bobignyساڵی ١٩٧٢کاتێك کە کچێکی حەڤدە سااڵن بەناوی «[»Marie-Claireماری کلێر] ماوەیەک دوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسی کرایە سەری بۆی دەرکەوت کە سکی پڕبووە .بە یارمەتی دایکی بە دزییەوە الی دوکتۆرێک کۆرپەڵەکەی لەباربرد .لە ڕێگای دەستدرێژیکارەوە پێیانزانین و لەقاویاندان و کەوتنە دادگا .بە ڕێنوێنی پارێزەر خاتوو ژیزێل هالیمی ( )Gisele Halimiکچ و دایکەکە ڕوویان کردە بیروڕای گشتی لە ڕێگای میدیاکانەوە .ئەوە بوو «مانیفێستی »٣٤٣باڵوکرایەوە و . .سەرەنجام کچەکە بێتاوان دەرچوو بەاڵم دایکەکە بە تاوانبار زانراو ڕایانکێشا بۆ دادگای دووهەم . . .سەرەنجام دوای سێ ساڵ یاسای ئازادبوونی لەباربردنی کۆرپەڵە لە فەرانسە پەسەندکرا دیارە هەڵبەت هەلومەرجێکی بۆ دانرا. تێبینی :دواتر دەرکەوت کە ساڵی ١٩٦٧سیمۆن دۆبۆڤوار و ژان پۆل سارتر لە کاناڵیکی تەلەڤیزیۆنی لە کانادا دەرکەوتبوون .هەروەها یەک دوو دیداری کورتی تریشی هەبووە .بەاڵم ئەمە تاقە گفتوگۆی سیمۆن دۆبۆڤوارە کە بەو شێوەیە بە تێروتەسەلی سەبارەت بە بیروبۆچوونەکانی خۆی بدوێت. ******************
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
35
بههاری ٢٠١٦
Analytical, academic, quarterly Magazine
13 36
٢٠١٦ بههاری
داستانی ئەڤینێکی نەمر حەمەسەعید حەسەن
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
37
بههاری ٢٠١٦
Analytical, academic, quarterly Magazine
13 38
٢٠١٦ بههاری
فاتیال ،ڕۆمانێکە مەهاباد قەرەداغی نووسیویەتی ،تێیدا سااڵنی هەشتای سەدەی ڕابردووی باشووری کوردستانی بەسەر کردووەتەوە و تا سەرەتای سااڵنی نەوەدیشی هێناوە .لەو دە دوازدە ساڵەدا ،کورد لە شۆڕشدا دەبێت ،جەنگ دەکەوێتە نێوان عێراق و ئێرانەوە ،کورد ژارباران و ئەنفال دەکرێت ،بەعس وەاڵتی کوەیتی داگیر دەکات و ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستانی بەسەردا دێت( .لەدوای ئەوەی لەتیف هەڵمەت کۆشیعری (خوا و شارە بچکۆلەکەمان)ی باڵو کردەوە ،ئیدی شارە بچکۆلەکە ،بوو بە نازناوی کفری .ل )٢٣ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە زیاتر لە شارۆچکەی کفری و گوندێکی ئەو دەڤەرە کە ناوی (بنەکە)یە دەقەومێن ،بەاڵم کە دێتە سەر کیمیاباران ،ئەنفال و ڕاپەڕین ،ئیدی شوێنی ڕووداوەکان ،دەبێت بە تەواوی باشووری کوردستان. من لەم باسەدا نیازم نییە ڕۆمانکە کورت بکەمەوە ،ئاخر کورتکردنەوە ،ناکەوێتە خانەی هیچ ڕێبازێکی ڕەخنەی ئەدەبییەوە و شێوازێک نییە لە هەڵسەنگاندن .فاتیال :بریتییە لە ئاوێتەبوونی دوو ناو :فاتم و ئاتیال کە دوو کارەکتەرە سەرەکییەکەی ڕۆمانەکەن، ئاتیال ،وەک نووسەر درکاندوویەتی ،ناوێکی تورکییە بە مانای (یاخی) دێت .هەرچەندە لەناو ڕۆمانەکەدا چەندان چیرۆکی الوەکی هەن ،بەاڵم چیرۆکە سەرەکییەکە بەسەرهاتی عیشقی پاکژ و قووڵی نێوان فاتم و ئاتیال دەگێڕێتەوە کە بە موراد ناگەن ،ئاخر یەکەمیان بەر شااڵوی ئەنفال دەکەوێت و دووەمیشیان بەر تۆپبارانی لەشکری بەعس. گێڕەرەوە خودی نووسەری ڕۆمانەکەیە ،مەهاباد قەرەداغی خۆیەتی کە لەگەڵ ئاتیالدا هاوشارین و یەکدیش دەناسن .گێڕەرەوە بە جێناوی ئاخێوەر دەپەیڤێت و ئاگای لە هەموو شتێکە ،لەو جۆرە گێڕەرەوانەی ،لە ڕووداوەکاندا بەشدارن و هەست بە خۆشی و خەمی کارەکتەرەکانیش دەکەن .نووسەر هەرچەندە پشتی بە ژیاننامە قایمە ،بەاڵم ڕۆمانێکی هونەریی نووسیوە ،بیۆگرافیای نەگێڕاوەتەوە .ئەوەی ئاتیال لە سەرەتادا بۆ هەاڵتن لە واقیعی تاڵ ،هانا بۆ مەی و بەنگەمەنی دەبات و بەو جۆرە گڕ و کڵپەی ئازارەکانی ناخی خامۆش دەکاتەوە و دواتر بە زەبری ئەفسوونی عیشق ،ڕوو دەکاتە Analytical, academic, quarterly Magazine
13
39
بههاری ٢٠١٦
خواپەرستی ،گوتەکەی مارکس وەبیر دەهێنێەوە کە پێی وابوو ،چەوساوەکان کە لەسەر زەوین هیچ ئومێدێک شک نابەن ،ئومێد بە ئاسمانەوە گرێ دەدەن و الی وان ئایین وەک ئەفیوونێکی لێ دێت ،ئازاریان سڕ دەکات و هێوریان دەکاتەوە ،ئاخر ئومێدێکی وەهمییان پێ دەبەخشێت. ئەوە بۆ ڕۆمان زۆر گرنگە سەرەتایەکی سەرنجڕاکێشی هەبێت ،دەستپێکێک خوێنەر بۆ ئەوە هان بدات ،بە تامەزرۆییەوە دوای بکەوێت ،ئەگەر نا ،بە نابەدڵی درێژە بە خوێندنەوەی دەدات ،یان ڕەنگە هەر زوو لێی بێزار ببێت .فاتیال لەو ڕۆمانانەیە ،کە دەست بە خوێندنەوەی دەکەین ،نەک هەر بە دەستییەوە ماندوو نابین ،بەڵکوو ناچارمان دەکات ،بە تاسەوە سەرقاڵی خوێندنەوەی بین .هۆکارێکی دیکە کە وا دەکات ،لە گۆلی خوێندنەوەی فاتیالدا نوقم ببین ،ئەوەیە نووسەر لە بواری ڕۆچوون بە ناخی کەسەکاندا، بە تایبەتی دوو کارەکتەرە سەرەکییەکەیدا ،ئەوەندە لێهاتووە ،خوێنەر سەرسام دەکات. ڕۆمانەکە بەدەم باسکردنی چیرۆکی ئەوینێکی ناکامەوە ،دیرۆکی خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردیش دەگێڕێتەوە ،بەاڵم کە زوو زوو لە باسی ژیاننامەی دوو ئەویندارەوە، کە لە کەسانی ڕاستەقینە دەچن ،نەک لە بووکەشووشە ،دەچێتە سەر ئەم بابەتی کۆمەاڵیەتی ،سیاسی یان کولتووری ،ئەوەندە لێزانانە ئەمباس و ئەوباس دەکات ،هەر وەک مەلێک بێت و بەسەر هەمان درەختەوە ئەمچڵ و ئەوچڵ بکات .خوێنەر بێ ئەوەی هەست بە هیچ کەلێنێک بکات ،گێڕەرەوە لە باسی دڵدارییەوە ،دەچێتە سەر ئایینداری، لە پێشمەرگایەتییەوە ،دێتە سەر شێخ و مسکێن ،یان لە خەباتی نەتەوایەتتیەوە، دەفرێتە سەر چڵی جیاوازیی چینایەتی. چیرۆکنووس لە گەلێک لە تەکنیکەکانی نووسینی چیرۆک سوودمەند بووە و بە هۆشیارییەوە وەگەڕی خستوون .لەوانە فالشباک ،کە پەرتکردنی کاتە و پێچەوانەی ئەوەیە ،کرۆنۆلۆگیکاڵ ،واتا ،بەگوێرەی زنجیرەی بەدوای یەکدا هاتن ،ڕووداوەکان بنووسینەوە ،ئاخر هەر لە سەرەتاوە ،ئاتیالی قارەمانی ڕۆمانەکە ،شەهید دەبێت و دواتر ژیاننامەی ئەو کارەکتەرە هێدی هێدی دەگێڕێتەوە .ئەم هونەرە سەرەتا تایبەت بوو بە سینەما ،بەاڵم لەمێژە هاتووەتە نێو ژانرە ئەدەبییەکانیشەوە .مۆنۆلۆجیش کە خۆدواندن و پەیڤینە لەگەڵ خودی خۆماندا ،یەکێکی دیکەیە لەو تەکنیکانەی هێندە سەرکەوتووانە دەستی بۆ بردووە ،ڕەنگە گەلێک لە چیرۆکنووسان ئیرەیی پێ ببەن .مەنەلۆج دەشێت،
بههاری ٢٠١٦
13 40
Analytical, academic, quarterly Magazine
قسەکردن بێت لەگەڵ خودای خۆت کە موناجاتیشی پێ دەڵێن ،لەسەر زاری فاتمەوە ئەو تەکنیکەشی هونەرمەندانە بەکار هێناوە .ئەوەیش هەر تەکنیکێکی جوانە کە لە کۆتاییدا دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ڕۆمانەکە. سوودی لە هەندێک تەکنیکی دیکەیش بینیوە ،لەوانە :دەفتەری بیرەوەری ،کە لەڕێیەوە، ڕووناکی خستووەتە سەر ڕاپەڕین و ڕۆژانی دواتر .گەلێک جاریش ئەوەی نەیخواستووە، ڕاستەوخۆ بیڵێت ،بەهۆی خەونەوە گوتوویەتی .چونکە گێڕەرەوە خودی مەهاباد قەرەداغیی شاعیرە ،کەڵکێکی زۆریشی لە شیعر بینیوە .یەکێک لە ئیتیکەکانی نووسینی ڕۆمان ،لە ڕاستگۆییدا بەرجەستە دەبێت ،ڕاستگۆیی ئەوە نییە ،پشت بکەینە فانتاسی و واقیع وەک خۆی بگێڕینەوە ،ئەوەیە بێالیەنانە ئاوڕ لە کەسەکان و ڕووداوەکان بدەینەوە، بێ ئەوەی ئەو بایەخدانە بەو تەکنیکەی نووسین ،وامان لێ بکات ،پەیامی ئینسانیی ئەدەب فەرامۆش بکەین ،ئاخر ستاتیکا بەهایەکی ئەوتۆی نییە ،ئەگەر لە خزمەتی مرۆڤایەتیدا نەبێت. مەهاباد قەرەداغی ئەوەی زانیوە ،میسیۆلۆژیا کە سەرچاوەی ئایینیشە ،بەشێکە لە ویژدان و لە نەستی کۆ ،بۆیە ئەو الیەنەی بە هەند وەرگرتووە و بە قازانجی گێڕانەوە وەگەڕی خستووە .ئەوە ڕاست نەبوو کە دەیانگوت ،ڕۆمان سەر بە شارە و ڕەنگدانەوەی ژیانی شاریشە ،ئیبراهیم ئەلکوونی کە وەک نەتەوە ،سەر بە تاریقەکانە کە لەبیابانی گەورەدا دەژین ،ڕۆمانەکانیشی زادەی ژیانی ئەو سارانشینانەیە .لۆکاش بە هەڵەدا چووبوو کە دەیگوت :ڕۆمان داستانی بۆرژوواکانە ،ئاخر دەشێت ،بەر لە سەرهەڵدانی چینی بۆرژووا، ڕۆمان لە دایک ببێت .فاتیالیش ڕۆمانێکە کەمتر باس لە ژیانی شارنشینیان دەکات و زیاتر لەگەڵ ژیانی گوند خەریکە. زۆرینەی نووسەرانی کورد ،زمانی دایکیان ،زمانی خۆیان ،زمانی کوردی نازانن .زمانزانین ئەوە نییە ،وشە بخەینە ڕستەوە و وشە لە ڕستەماندا مانایەکی ڕووکەشی هەبێت و بەس. زمانزانین ئەوەیە مانای نوێ و قووڵ بە وشە ببەخشین ،بە شێوازێکی نوێ وشە بهێنینە گۆ و وەک داهێنەر مامەڵە لەگەڵ وشەدا بکەین .زمانزانین ئەوەیە ،مرواریی شاراوەی نێو زەریای زمان بدۆزینەوە ،هاوچەرخانە زمانی کالسیک وەگەڕ بخەین و لەگەڵ واقیعی نوێدا بیگونجێنین .زمانزانین هەر ئەوە نییە بە کوردی بنووسین ،ئەوەیشە ،بەشداری لە جوانکردن و دەوڵەمەندکردنی زمانی کوردیدا بکەین .ئەوە بەس نییە لە ڕۆماندا ڕووداو
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
41
بههاری ٢٠١٦
هەبێت ،بەڵکوو زمانی گێڕانەوەکەیشی ،دەبێت ڕووداوێک بێت. ڕۆماننووسین جۆرێکە لە سەرکێشی ،سەرکێشیی ئەوەی ،دەقێکی نوێ بەرهەم بهێنین، دەقێک یەقین هەڵبوەشێنێتەوە ،هێلی سوور ببەزێنێت ،تابوو بشکێنێت ،گومان بخاتە سەر چەمکی نەگۆڕ و جێگیر ،ئەو شتە بڵێت کە زۆرینە لێی بێدەنگن ،بە گژ فیکری کۆنی زاڵدا بچێتەوە و کۆمەڵ تووشی شۆک بکات .الیەنێکی گەشی فاتیال ئەوەیە ،هەم جڤاکی بەدەم گۆڕانەوە وێنە کێشاوە و هەم کارەکتەرە سەرەکییەکەیش .لە فاتیالدا چیرۆکی ئەوینێکی گەرموگوڕ هەیە کە بە نەمریی دەمێنێتەوە ،ئاخر ئەویندارە نەمرەکان ئەوانەن ،وەک ڕۆمیۆ و جولیا ،وەک مەم و زین و وەک فاتم و ئاتیال کە بە یەک ناگەن. لە فاتیالدا بە جۆرێک ڕووداو بەسەر گێڕانەوەدا زاڵە ،بڕوا بە هەموو ڕووداوەکان دەکەین. جا چۆن بڕوا نەکەین ،کە نووسەر هونەرییانە دیرۆکی نوێی گەلەکەمان دەگێڕێتەوە، باسی ستەمی بەعس ،باسی شۆڕش و پێشمەرگە ،باسی کاولکردنی کوردستان ،باسی کیمیاباران و ئەنفال بکات؟ لە درێژەی ئەنفالدا ،لە بیابانی عەرعەر میللەتێک دەکرا بەژێر خۆڵەوە و لە زیندانی نوگرە سەلمانیش ،بەعس لەژێر ئااڵی بە ئەڵاڵهوئەکبەر نەخشاودا، گەمەی بە مەمکی کچانی کورد دەکرد .من خۆم ئەو ڕۆمانە پەسەند دەکەم کە ڕووداو ناگیڕێتەوە ،لە ڕووداو ڕادەمێنێت ،یان ڕووداو دەخوڵقێنێت .مەهاباد قەرەداغی لە فاتیالدا ،بە کۆمەکی خەیاڵێکی زەنگین ،ئەو ڕووداوانە دەگێڕێتەوە کە خۆی لە نزیکەوە لەگەڵیاندا ژیاوە و ناوبەناو ڕووداویشی خوڵقاندووە. فاتیال لە هەوڵی ئەوەدایە ،جیاوازی لە نێوان نێر و مێدا نەکرێت و هەمان دەرفەت بۆ هەردوو الیان بڕەخسێت .فاتیال پێمان دەڵێت :ئەوە شۆڕش نییە ئەگەر کۆشش بۆ ئازادیی ژنان نەکات و ئەوەیش هەر کۆیالیەتییە کە پیاو ئازاد و ژن ژێردەستە بێت .الیەنی گەش لە شەڕدا نییە ،ئیلال مەگەر ئەوەی لە شەڕدا مەعدەنی ئینسانەکان جوانتر بە دیار دەکەوێت ،ئاخر کە هەمووان بەرەو ڕووی هەمان چارەنووسی ڕەش دەبنەوە ،ئیدی ئەوە ئاشکرا دەبێت ،کێ مەعدەنەکەی لە زێڕە و کێیش مەعدەنی لە تەنەکەی ژەنگن بەوالوە هیچی دیکە نییە .شێخ حسێنی هەزارکانی دەرفەتی ئەوەی بۆ دەڕەخسێت ،ئەنفال نەکرێت ،بەاڵم ڕەتی دەکاتەوە و مردنێکی سەربڵندانە هەڵدەبژێرێت، ئاخر ئەو پیاوێک دەبێت لە زێڕ.
بههاری ٢٠١٦
13 42
Analytical, academic, quarterly Magazine
فاتیال ئەنفال دەگێڕێتەوە ،ئەنفال هیچ نییە لە هۆلۆکۆست بەوالوە ،ئاخر نازییەکانی چییان بە جوو کرد ،بەعسیش بە ئیلهام وەرگرتن لە سوورەتی ئەنفال ،هەمان شتی بە کورد کرد ،بەعسیش بەرانبەر بە کورد هەمان نەخشەڕێگای گرتە بەر کە نازییەکان پەنجا ساڵێک پێشتر ،جوولەکیان پێ قەالچۆ کردبوو .کە ڕۆمان دەنووسین ،مەبەستمان ئەوە نییە ،واقیع بگوێزینەوە بۆ ناو دەقێک ،ئامانجمان ئەوەیە بە گژ واقعێکدا بچینەوە، مەهاباد قەرەداغییش هەر وای کردووە .با ڕۆمانێک بایەخ بە ئەوینیش نەدات ،بەاڵم هەمیشە ئەوە عیشقێکە ،نووسەر بۆ نووسین هان دەدات ،مەرج نییە عیشقی ئینسانێک بێت ،ڕەنگە خۆشویستنی نیشتمانێک بێت .فاتیال هەرچەندە گرنگییەکی زۆر بە ئەوینی نێوان دوو ئینسان دەدات ،بەاڵم زادەی عیشقی نیشتمانێکە. ئەگەر توانای ئەوە شک نەبەین ،شتی نوێ دابهێنین ،هەقە خۆمان بە نووسینەوە سەرقال نەکەین ،ئاخر ڕەنجمان بەفیڕۆ دەڕوات .ئەو چیرۆکی ئەوینەی مەهاباد قەرەداغی لە فاتیالدا دەیگێڕێتەوە ،پڕ بە مانای وشەکە نوێیە .وەک چۆن فیکری جوان فیکرێکە، بەرگەی زەمان بگرێت ،شیعری جوانیش ئەو شیعرەیە ،گڕەی تێپەڕبوونی زەمان نایژاکێنێت ،ئەم تێزە بۆ ڕۆمانیش دروستە ،ئەوە بۆیە ئەو ڕۆمانانە نەمرن کە لە یادگەماندا بە زیندوویی دەمێننەوە و زەمان توانای ئەوەی نییە کاڵیان بکاتەوە.
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
43
بههاری ٢٠١٦
* فاتیال تازەکی چاپ و باڵو کراوەتەوە ،بەاڵم کەی نووسراوە؟ وەاڵمی ئەو پرسیارە بایەخێکی ئەوتۆی نییە ،ئاخر کە بەرهەمێک باڵو دەکەینەوە ،پێویستە دەقێک بێت خۆمان تەواو لێی ڕازی بین ،چونکە ئەوە بە دەردمان ناخوات ،ئەگەر بڵێێن لەمێژە نووسیومانە و ئەوسا دەستپێکی نووسینمان بووە و شارەزایییەکی ئەوتۆمان لە بواری نووسینی ئەو ژانرەدا نەبووە .خوێنەر دەقی جوانی دەوێت ،ئەوە لەبەر چاو ناگرێت کەی و لە چ هەلومەرجێکدا نووسراوە. ئەوە سەیر نییە ،لە ڕۆماندا غەفڵەت هەبێت ،لە (سەد ساڵ تەنیایی)ی مارکیزدا کە نۆبێڵی بە هۆیەوە وەرگرتووە ،بە ددانپێدانانی خۆی ،چەندان غەفڵەت هەیە .لە هەندێک جێی فاتیالیشدا سووکەغەفلەت هەیە ،بۆ ئەوە دەستنیشانیان دەکەم ،تا ئەگەر نووسەر سەرنجەکانی منی بە دروست زانی ،لە چاپی داهاتوودا ڕەچاویان بکات. (*) من بیر دەکەمەوە کەواتە من هەم .ئەوە گوتەی دیکارتە ،نەک نیتشە وەک لە فاتیالدا هاتووە .ل٨٣ (*) لە بەغدا ،دەچوونە گازینۆکانی سەر لێواری دیجلە و فورات .ل ١٠٤تەنیا دیجلە بە بەغدادا ڕەت دەبێت ،فورات نا. (*) ئایا کەس هەیە لە بنەماڵەیان سەر بە بەعس بێت؟ وەاڵمەکان پۆزەتیڤ دەهاتنەوە. بۆ ئەوێ نێگەتیڤ دروستە ،ئاخر ئاتیال کەسێکی خاوێن بووە. (*) بارودۆخەکە خۆی تراژیدی بوو ،ئەمان کردیان بە کۆمێدیایەکی ڕەش و تاڵ .ل١٣٣ کۆمێدیای ڕەش و تاڵیش هەر تراژیدیایە ،یان دروستتر ئاوێتەبوونی هەردووکیانە ،بۆیە (تراژیکۆمێدیا)یشی پێ دەڵێن .لەوێدا پێویستمان بەو ڕەش و تاڵە نابێت. (*) (عاشقی) بسکی ئاڵۆزی کچە کوردێکی نەشمیلم تەماشا کەن چ سەیرێکە بە دەستی دیلەوە دیلم .ل ١١٣هێمن وای نەگوتووە ،عاشقی هەڵەیە( ،ئەسیری )،دروستە .بۆ ئەو شوێنە هیچ وشەیەک لە (ئەسیر)ی گونجاوتر نییە کە هەمان مانای (دیل)ی هەیە. (*) ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کوردزمان /نایشکێنێ (دانەری) تۆپی زەمان .دانەری هەڵەیە ،دانەیی دروستە ،دانە بە مانای گولـلەتۆپ دێت .هەندێک لە ئیسالمییەکان چونکە بەد لەو وشەیە حاڵیی بوون ،وای بۆچوون ،دانەری تۆپی زەمان ،خوایە ،بۆیە ئەوەی دڵدار گوتوویەتی کوفرە.
بههاری ٢٠١٦
13 44
Analytical, academic, quarterly Magazine
(*) کابووس :مۆتەکەیە و (بەدوو)یش :ڕەوەند یان کۆچەرییە .سەرژمێری :ئیحساء، ستاتیستیکە ،نەک نفووس ،نفووس :باری کەسییەتییە .ل٣٧ (*) ئەهوارەکان ل :١٨٨ئەهوار خۆی کۆیە ،بۆیە دووبارە کۆ ناکرێتەوە .هۆرەکان، دروستە ،هۆر عەرەبییە بە کوردی زۆنگاوە (*) ترپەی دڵی من و ئەو بە یەکەوە لێ دەدەن .ل ١٧٦ئەوەی لێ دەدات ،دڵە ،نەک ترپە. (*) سوپای ئەنفال وا هاتبوو ،گەرمیانیش وەک دۆڵی جافەتی و قەرەداغ بەبێ هیچ بەرگرییەک بگرێت .ل ١٤٦ئەو بەرگرییەی لە دۆڵی جافەتی کرا ،مەگەر لە داستان و ئەفسانەدا هەبێت ،ئاخر لەوێ بە سەدان ،سەدانی ڕاستی نەک زێدەڕۆیی ،پێشمەرگە، بەدەم بەرەنگاربوونەوەی دوژمنەوە گیانیان بەخت کرد .ناوچەی قەرەداغیش بێ بەرگری نەگیرا ،قوربانییەکی زۆر لەوێش درا. (*) عارەبێکی ڕەش کە تەنیا ددانەکانی سپی دەچوونەوە بە کێبڵ ...ل ١٥٧ئەوەی کە بەعس حیزبێکی فاشیست بوو ،پێوەندیی بە ڕەنگی پێستەوە نەبوو ،خۆ نازیستەکانی ئەڵمانیا کە قڕیان خستە قەرەج و جوولەکەوە ،سووروسپی و چاوشین و قژزەرد بوون. * هەندێک لە الپەڕەکانی ڕۆمانی فاتیال ،نموونەی جوانی پەخشانی کوردیین ،کە باسی سەرهەڵدانی ئەوینی نێوان ئاتیال و فاتم دەکات ،ل ٦٢و ٦٣هونەری گێڕانەوە دەگاتە ئاستێکی بااڵ .سێ چوار الپەڕەی کۆتاییی ڕۆمانەکە هێندە هەستبزوێن و کاریگەرن، ناخی خوێنەر دەهەژێنن.
١١ی دێسەمبەری ٢٠١٥ هەولێر (*) مەهاباد قەرەداغی ،فاتیال ،چاپخانەی خانی ٢٠١٦دهۆک( .ساڵی چاپی ڕۆمانەکە ،لەسەر بەرگ و لە ناوەوەیش ٢٠١٦نووسراوە).
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
45
بههاری ٢٠١٦
Analytical, academic, quarterly Magazine
13 46
٢٠١٦ بههاری
ڕۆڵی مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدی دەککە لە نێوان خەباتی سیاسی و پەروەردەو فێرکردندا ٢٠١٢ -١٩٣٤ م /ئەحمەد محەمەد ناسر باوەڕ
زانکۆی گەرمیان -کۆلێژی پەروەردە – بەشی مێژوو
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
47
بههاری ٢٠١٦
Analytical, academic, quarterly Magazine
13 48
٢٠١٦ بههاری
پێشەکی : خوالێخۆشبوو مەال ئەحمەدی کوڕی مەال عەبدوڵاڵی دەککە و بنەماڵەکەیان(-١٨٨٠ ،)١٩٥٩کە بە ڕەسەن خەڵکی گوندی (پرێس) ی ھەرێمی شارەزوورو شاری ھەڵەبجەن، بەدرێژایی سااڵنی سەدەی بیستەمی ڕابردوو و بە تایبەتی لەو ماوەیەوە کە ھاتوونەتە گەرمیان و کەالری نێوخانەوادە و بەگزادەکانی جاف لە ناوچەی گەرمیان و دواتریش لە ناوچەی (بنکوورە) ی سەر بە شاری خانەقین ،لەگەڵ ئەوەشدا خزمەتێکی دیارو بەرچاویان بەڕەوتی زانست و خوێندن و پەروەردەو فێرکردن کردووە لە ناوچەکەدا ،ئەگەر تۆزێک سەرچیغ نەچووبێتم ،ڕەنگە بڵێم :دەیان پیاوی ئایینی وکەسایەتی و مامۆستاو خوێندەواری دیار لە ڕێگای ئەم بنەماڵەیە و لە ژێر دەستی ئەمانەوە ،پێ گەیشتبن و پلەکانی خوێندنی ئایینی و دواتر قوتابخانەشیان ھەر لە ڕێگای ئەمانەوە ،تەواوکردبێت و دواتر بووبێتنە کەسایەتیەکی دیارو گەورە لە نێوەندی کۆمەڵگای کوردەواریی دا. جا لێرەداو لە چوارچێوەی ئەم توێژینەوە کورتەدا ،ئەوەی زیاتر پەیوەست بێت ،بە مامۆستا مەال ئەحمەدی دەککە خۆیەوە ھەر لە سەربردەی کەسێتی ،ژیانی مەالیەتی ، تەدریس ،شاعیریەت و ھەروەھا قسەکردن لەسەر کەشکۆڵە گرنگ وگرانبەھاکەی، ئەوا خوایار بێت ،ئەیھێڵینەوە و لە فورسەتێکی ترو لە توێژینەوەیەکی مێژوویی سەربەخۆتردا ،دێینەوە سەری و بەوردی لە بارەیەوە دەنووسین و بەوردی لە سەریان دەوەستین .بەاڵم وەکتر ئەوەی پەیوەست بێت ،بە مامۆستا محەمەدی کوڕیەوە و بە پێی بە شێک لەو دیکۆمێنت و بەڵگەنامەو وردە دەستنووسانەی کە لە بەر دەستدان و لە چوارچێوەی چەند سەرباس و تەوەرێکی سەربەخۆدا لە بارەیانەوە نووسیومانە و وەک پێویست دەیانخەینە بەر دیدەی خوێنەرو لێکۆڵیارانی ئەمرۆی کورد ،بە ئومێدی ئەوەی ئەم کورتە توێژینەوەی ئێمەش ببێتە دەروازەیەک ،بۆ ئەوەی لە ئایندەداو لە داھاتوویەکی نزیکدا ،نووسین و توێژینەوەی وردتری بە دوادا بێت و بە ڕوونی الیەنە شاراوەکانی ژیانی ئەم مامۆستاو کەسایەتیە نیشتمان پەروەرەی کورد ڕۆشنایی زیاتری بخرێتە سەر.
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
49
بههاری ٢٠١٦
تەوەری یەکەم /مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدی دەککە کێیە: مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدی دەککە ،بە پێی ھەردوو دەفتەری نفووسەکەی و ھەروەھا کۆپی کراوی ئەو ڕەگەز نامە عێراقیەی (الشهادە الجنسیە العراقیە) ،کە دواتر لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ()١٩٥٢دا ،دەری کردووە و سوودمان لێ وەرگرتوون ،لە مانگی تەمووزی ساڵی ١٩٣٤دا ،لە گوندی (دەککە) ی حاجی ئیبرھیم بەگی جافی سەر بە شاری خانەقین ھاتۆتە دونیاوە ،دایکی ناوی ڕەعنا خانی کچی شێخ محەمەدی شێخ عەلی ھەنجیرانە ( )١٩٩١ -١٩٠٥و ھاوکات ئەبێتە ئامۆزای شاعیری ناسراوی کوردوگەرمیان شێخ بابا عەلی بێدار ( .)١٩٤٩ – ١٨٩٤وەک خۆی لە بەشێک لە یادداشتەکانی ڕۆژانە و ھەروەھا لە چاو پێکەوتنێکی تایبەتی تەلەفزێوینی لۆکاڵی شاری خانەقین و بە تایبەتی لە بەرنامەی (مرواریی)دا دەڵێت :ئێمە بەڕەسەن لە تیرەی ھاروونی سەر بە ھۆزی گەورەی جافین و سەرەتاکانی خوێندنی لە حوجرە و الی مەال ئەحمەدی دەککەیی باوکیەوە دەست پێکردووە ،بۆ یەکەم جاریش لە ساڵی خوێندنی ()١٩٤٢ – ١٩٤١دا ،ھەر لە گوندەکەی خۆیان کە ناوی (قوتابخانەی سەرەتایی ئیبراھیمیە) بووە .لە گوندی دەککەی حاجی ئیبراھیم بەگی جاف (المدرسە االبراھیمیە فی دکە) کە ھەر بە ناوی حاجی ئیبراھیم بەگ خۆیەوە بووە ،خراوەتە بەر خوێندن و بۆ ماوەی چوار ساڵی تەواو لەو قوتابخانەیەدا ماوەتەوە .وەک خۆی و مامۆستا عەلی برای (لەدایک بووی )١٩٤٠و ھەروەھا مامۆستا ئیبراھیم شێخ محەمەد میرانیش ئەڵێن :دامەزرێنەی یەکەم و سەرەکی قوتابخانەی ئیبراھیمیە وەک مامۆستای سەرەتایی عەبدولکەریم مەندەالوی بووە ،دواتریش مامۆستا ڕەشید موبارەک و پاش ئەوانیش ھەریەک لە مامۆستایان شێخ محەمەد ئەمین محەمەد میرانی ( )١٩٩٥ – ١٩٠٦ و مامۆستا جاوید عەبدولقادر و ئەکرەم محەمەد شێخلی بەدوای یەکداو لە کاتی جیاوازدا ھاتوونەتە قوتابخانەی(:ئیبراھیمیەی دەککە) وەک پیشەی مامۆستایی و بەڕێوەبەر. دواتر لە ساڵی خوێندنی ( )١٩٤٧ -١٩٤٦ەوە لە ڕێگای ھەریەک لە :شێخ قاسم عیسا کە یەکێک بووە لە زانا ئایینیە ناسراوەکانی واڵتی عێراق و مامۆستا مەال محەمەدی قزڵجی تەرجانی زادە ( )١٩٥٩ - ١٨٩٢کە ماوەیەک موفتی عێراق و لە ھەمان کاتیشدا مامۆستا بووە لە قوتابخانەی (الھدایە االسالمیە) لە شاری بەغدا ،بە مەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەک و یارمەتی بۆ مزگەوتەکانی ئەوکاتەی شاری بەغدا، بە سەردانێکی چەند ڕۆژە ھاتوونەتە شاری خانەقین و دواتر (ناوچەی دەککە) بۆ الی حاجی ئیبراھیم بەگی جاف ( )١٩٥٢ -١٨٨٧لە گوندەکەی خۆی ،یەکێک لە کارەکانیشیان ئەوەبووە مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدی دەککە کە ھێشتا مێرد مناڵ بووە .لە ڕێگای ئەوانەوەو لە قوتابخانەی ناوبراو وەرگیراوە و درێژەی بە خوێندن بههاری ٢٠١٦
13 50
Analytical, academic, quarterly Magazine
داوە .دوای دووساڵ تەواوی کردووەو بەسەریەکەوە ،ئەمەش وەک ئەوە وابووە ،کە قۆناغی سەرەتایی تەواو کردبێت .تەنانەت ئەو سااڵنەشی کە لە شاری بەغدا دەبێت و باوکی ھەست دەکات کە لە بەشی ناوخۆیی ئەوسا بارودۆخی بەباشی بە ڕێوە ناچێت و لە نالەباریدا دەژی ،بۆیە ھەر بەخەتی خۆی و بە زمانی شیرینی کوردی ئەوکاتە لە گوندێکی دوورە دەستی وەک دەککەی سەر بە شاری خانەقینەوەو لە ڕێکەوتی (/ ٣٠ )١٩٤٨ / ٤دا ،نامەیەکی برایانەو دۆستانە بۆ مامۆستا محەمەدی قزڵجی تەرجانی زادە دەنووسێت و داوای ئەوەی لێ دەکات کە وەک ئەرکێکی باوکانە ھاوکاری بێت و یارمەتی بدات ،وەک لە بەشێکی نامەکەیدا دەنووسێت: ((مامۆستا گیان :قوربان ،لە پاش عەرزی دەستماچکردن و تکای دوعای خێر، بە لوگفی خوا سەالمەت وسەعادەتتان بەرقەرارە .ئەھلی ماڵ بەعافیەت باشین .جەنابی حاجی برایم بەگ زۆر ئیحترامی ھەیە .لوگفە ن تەفەقودی حاڵمان بفەرموون حەمدەن باشین .بەاڵم بیستومە جەنابی مەال ئیسماعیلی موراقیب چۆتۆ بۆ ماڵی خۆیان .وە مەال شکور ھاتوەتە جامیعی حسین پاشا .ڤە نم وایە خزمەتکارت محەمەد لە غورفەکەی خۆیان گوزەرانی زەحمەتە ،لوگفە ن لە ێورەتی ئیمکان ئەمر بفەرموون محەمەد بێتە خزمەتی جەنابی مەال ئیبراھیم لە مەدرەسەی جەنابت ،ئەگەر مەعاشەکەی کەمە ئیدارەی نەدا تا خەرجی بۆ بنێرم ،ئەلحاێڵ ئەم کوڕە عائید بە جەنابتە .ئەگەر نوقێانی ،یا خەیر سەھوو نیسیانێکی ھەبێ بە شەفەقەتی باوکانە عیالجی بفەرموون .موخلیێ لەم وەختە پێم ناکرێ بێم بۆ خزمەتتان ،مەقێەدم ئەوەیە محەمەد لە گەڵ کوردەکان باشتر ئەژیی ئیتر حەواڵەی لوگفو ئیحسانی خۆتە قوربان ....موخڵیێتان لە دەککە ...ئەحمەد.))... پاش تەواوکردنی ئەم قۆناغەش دواتر ھەر لە شاری بەغدا و لە ناوەندی ئایینی (المتوسطە الدینیە) لە ساڵی خوێندنی ( )١٩٤٩ -١٩٤٨وەرگیراوە و بۆ ماوەی چوار ساڵی تەواو تیایدا ماوەتەوە و پلەکانی خوێندنی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە، پاشتر لە ساڵی خوێندنی ()١٩٥٣- ١٩٥٢دا لە ئامادەیی نەجیبیە (االعدادیە النجیبیە) ی شاری بەغدا وەردەگیرێت ،کە لەو سەرو بەندەدا قورئان خوێنی ناسراوی عێراقی حاجی مەحموود عەبدولوەھاب ( )١٩٧٠-١٨٩٥بەڕێوەبەری بووە و ھەروەھا بەھەمان شێوەی قوتابخانەی (الهدایە االسالمیە)ش مامۆستا محەمەدی قزڵجی تەرجانی زادە، لەم ناوەندیەی خوێندنیشدا ،ڕۆژانە وانەی بە خوێندکارەکانی وتۆتەوە ،دوای دووساڵ، تەوای کردووە .پاشان لە ساڵی خوێندنی ()١٩٥٥ -١٩٥٤دا ،لە قۆناغی زانکۆیی و (کۆلێژی شەریعە) ی شاری بەغدا کە ڕاگرەکانی لە ماوەی خوێندنی ئەودا ،وەکو خۆی باسی لێوە دەکات :ھەریەک لە دکتۆر ناجی مەعرووف ( )١٩٧٧ / ٨/١٧ - ١٩١٠و دواتر دکتۆر ئەحمەد عەبدولستار ئەلجیواری ( )١٩٨٨ -١٩٢٤بوون وەگیراوە و دوای Analytical, academic, quarterly Magazine
13
51
بههاری ٢٠١٦
چوار ساڵی بەردەوام و تەواوی خوێندن ،بەسەرکەوتوویی قۆناغی زانکۆیشی بڕیووە و لە بەرپا بوونی شۆڕشی (١٤ی تەمووزی ساڵی )١٩٥٨بەدواوە ،لە کۆلێژی سەربازی کە بە(کلیە االحتیاگ) بە ناوبانگ بووە وەرگیراوە ،جا لەبەرئەوەی دەرچووی کۆلێژ و بڕوانامەی (بەکالۆریوس) ی ھەبووە .پلەی سەربازی (موالزمی یەکەم)ی دراوەتێ .دوای ساڵێک لەم قۆناغەو تەواوکردنی خزمەتی سەربازی ،ھەرلە شاری خانەقین و بەزۆری لەگەڵ موقەدەمی ناسراوی سەربازی عێراقی وکوردی شاری سلێمانی (زاھیر بەگی بابان) دا بووە .وەکو وتمان دوای تەواوکردنی ساڵێک لە قۆناغی سەربازی و لە ساڵی خوێندنی ( )١٩٦٠ - ١٩٥٩بۆ یەکەم جار بۆتە مامۆستای دوا ناوەندی شاری خانەقین (پانویە خانقین) و بە پێی فەرمانێکی کارگێڕی ،بەڕێوەبەراییەتی پەروەردە (مەعاریف) ی لیوای دیالە ،لە ڕێکەوتی ( )١٩٥٩ / ٩ / ١٢ەوە وەک مامۆستا دەست بەکاردەبێت، بە موچەیەکی مانگانەی ( )٢٨دیناری ئەوکاتە ،لە ھەمانکتیشدا وەک کاری حیزبی و سیاسی لە ڕێگای مامۆستا عەزیز پشتیوانەوە پەیوەندی کردۆتە ڕیزەکانی( :پارتی دیموکراتی کوردستان) ەوە و وەکو خۆی ئەڵێت :مامۆستا عەزیز پشتیوان پێی وتم لێرە بەدواوە تۆ نوێنەری ئێمەی لە دوا ناوەندی شاری خانەقین ،تا ساڵی ()١٩٦٣ لەم دواناوەندیەدا ماوەتەوە .واتە تا ئەوکاتەی فەرمانڕەوایانی حیزبی بەعس لە عێراق لە ڕێگای کودەتایەکی سەربازییەوە بەسەرۆکایەتی سەرھەنگ عەبدولسەالم محەمەد ( )١٩٦٦ / ٤ /١٣ -١٩٢١لە ( ٨ی شوباتی ساڵی )١٩٦٣ەوە دەسەاڵتیان کەوتۆتە دەستەوە. لێرە بەدواوە مامۆستا محەمەد لەگەڵ عەلی برای کە ھەردووکیان مامۆستا بوون و ھاوکات لە بەرئەوەی سەر بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبن ،بۆ ماوەیەک بە نھێنی دەچنە شاری بەغداو لە گەڕەکی (فەنارە) ی نزیک بە (باب الشرجی) و شێخ عەبدولقادری گەیالنی خانوویەک بەکرێ دەگرن و خۆیان لە بەرچاو ون دەکەن، ھەریەک لە مامۆستا عەالئەدینی سەجادی و مامۆستا شێخ محەمەد ئەمینی میرانی سەردانی بەردەوام و چاودێریان ئەکەن ،پاش چەند مانگێک ناچار دووبارە دەگەڕێتەوە شاری خانەقین و ھەر لەو ماوەیەشدا ،فەرمانی گواستەنەوەی ڕاژەو دوورخستنەوەی بۆ دەردەچێت ،بۆ باشووری عێراق و لیوای ناسریە .وەک لێرە بەدواوە و ھەر بەپێی (فەرمانێکی وەزاری – امر وزاری) وەزارەتی پەروەردەی عێراق ،ژمارە ( )٢٣٤٥٤و لە ڕێکەوتی ( )١٩٦٣ / ٥ / ١٨ەوە پێکەوە لەگەڵ مامۆستا محەمەد شکور مەحموودی مامۆستای بیرکاری و خەڵکی شاری خانەقین ،ڕاژەکەیان گوستراوەتەوەو دوورخراونەتەوە ئەمیان بۆ (سوق ئەلشیوخ) ی باشووری عێراق لە لیوای ناسریە و محەمەد شکوریش بۆ حلە و بەم شێوەیەی خوارەوە: بههاری ٢٠١٦
13 52
Analytical, academic, quarterly Magazine
امر وزارى الموضوع /نقل مدرسين استنادا الى ماجاء بكتاب الحاكم العسكرى العام المرقم ( )2331فى 1963 / 5 /11 قررنا مايلى: -1ينقل السيد محمد شكر محمود مدرس الرياضيات فى ثانوية خانقين للبنين الى امر مدير التربية فى لواء الحلة. -2ينقل السيد محمد مال احمد وكيل مدير متوسطة خانقين للبنين الى مدرس – لتدريس اللغة العربية المر مديرية التربية والتعليم للواء الناصرية. يعتبر االمر نافذا من تاريخه اعاله. عن /وزير التربية والتعليم محمد على خلف نسخة منه الى- : وزارة الدفاع /مقر الحاكم العسكرى العام وزارة الداخلية /المخابرات السرية و السياسية /كتابكم المرقم ق .س 4501 /فى / 24 1963 / 4 وزارة المالية /يرجى الموافقة على استثنائهما من احكام منشوركم المرقم س 912 /فى 1962 / 9 / 24وبناء على مقتضيات المصلحة العامة. ....................الخ. دوای دوورخستنەوەوگواستنەوەی ڕاژەکەی و بە پێی نووسرای فەرمی سەرەوە لە لیوای ناسریە بە ناچاریەوە دەست بەکار دەبێت .بەاڵم مامۆستا عەلی مەال ئەحمەدی برای لەم بارەیەوە ئەڵێت :لەگەڵ کاکەم پێکەوە چووین بۆ لیوای ناسریە و چووینە (بەڕێوەبەرایەتی مەعاریف لیوای ناسریە) ی ئەوکاتە،کەسێکی شۆڤێنی سەر بە حیزبی بەعس بەڕێوەبەری مەعاریف بوو بە ناوی( :عەبدولموحسین تۆحەلە) ەوە ،بەداخەوە زۆر بە ناشرینی و بە ئیھانەکردنێکی زۆرەوە پێشوازی لێ کردین ،ھەرچەندە پێش چوونمانیشمان ،لە ڕێگای خوالێخۆشبوو مامۆستا تاھیر حەیدەری (/ ٧ /٨ -١٩٢١ )٢٠١٢ەوە کە لەودەمانەدا قائمقمامی قەزای ئەعزەمیە (االعظمیە) بوو ،لە بەغداو خزمی نزیکمان بوو ،سووکە واستەیەکمان کردبوو بۆ ئەوەی ھاوکاریەکمان بکەن ،کەچی ئەوەش دادێکی ئەوتۆی نەداین و تەنانەت شوێنێکی دوورە دەستی وەک (سوق ئەلشیوخ) یشیان پێ رەوا نەدەبینی .بەاڵم دوای ھەوڵێکی زۆر نێردرایە سوق ئەلشیوخ و وەک Analytical, academic, quarterly Magazine
13
53
بههاری ٢٠١٦
مامۆستای ناوەندی ئەوێ بۆ وتنەوەی زمانی عەرەبی دەست بەکار بوو .وەک ئەوەی بەپێی ھەمان نووسراوی سەرەوەو بە ڕێوەبەرایەتی پەروەردە وخوێندن لە لیوای ناسریە (مدیریە التربیە والتعلیم للواء الناصریە) بە پێی نووسراوی ژمارە ( )٨٠٥١لە ڕێکەوتی ( )١٩٦٣ / ٦ /٤فەرمانی کارگێڕی بۆ دەردەکەن و بەم شێوەیەی خوارەوە کاری پێ دەسپێرن: امر ادارى م /نقل مدرس بناء على مقتضيات المصلحة العامة و استنادا الى االمر الوزارى المرقم ( )23454فى ( )1963 / 5 / 18الصادر من مديرية التعليم العامة /الثانوى .فقد تقرر نقل (السيد محمد مال احمد) وكيل مدير متوسطة خانقين للبنين الى لوائنا وقد نسبنا تعينه فى متوسطة السوق الشيوخ للبنين لتدريس اللغة العربية اعتبارا من تاريخ مباشرتة العمل. عبدالمحسن توحلة مدير التربية والتعليم للواء الناصرية جگە لەوەش ھەر لەھەمان ساڵداو لە ڕێکەوتی ( )١٩٦٣ / ٥ /١٤ەوە کۆمەڵێک کەسایەتی دی لە شاری خانەقین ودەوروبەری ھەریەکەو بۆ شوێنێکی تری ناوچەکانی باشووری عێراق دوور خراونەتەوە لە وانە :مەحموود تاھیر سلێمان زەھاوی بۆ ناحیەی بەنی سەعید لە ناسریە ،سەالحەدین عەبدوڵاڵ عەباس واتە (سەالح فیتەر) بۆ (سوق ئەلشیوخ) لە ناسریە ،مەال شەریف ڕەشید زەنگەنەی ( )١٩٩٦ -١٩١٧خەڵکی گوندی (سەوزباڵخ) ی ناوچەی بنکوورە و لە کاتی چاالکیەکانی حیزبی ھیوادا نازناوی (پەیوەند) بووە لە ڕیزەکانی حیزبدا ،بۆ قەزای ڕەفاعی لە ناسریە ،عەلی عومەری کە دواتر ئوتێلی ئەڵوەندی کردەوە لە گۆڕەپانی زوبێدەی سەر شەقامی کیفاح لە شاری بەغدا بۆ(قلعەسکر) لە ناسریە و ھەروەھا سیروانی کوڕی مامۆستا عەزیز پشتیوانیش دوورخرایەوە بۆ عەین تەمر (عین تمر) لە کەربەال. بەاڵم پاش ساڵێک لە مانەوەو دوورخستنەوەی بۆ باشووری عێراق ،دواتر مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەد دووبارە دەگێڕدرێتەوە بۆ شاری خانەقین و وەک مامۆستایەکی ئاسایی ھەمیسان لە شاری خانەقین و (دواناوەندی خانەقین) دەست بەکار دەبێتەوەو تاساڵی ( )١٩٧٠ -١٩٦٩لەھەمان دوا ناوەندی دەبێت و لە بەیانی ( ١١ی مارتی )١٩٧٠ بە دواوە و لە گەرمەی دانووستانەکانی نێوان سەرکردایەتی شۆڕشی ڕزگاریخوازی کورد بە ڕێبەرایەتی مەال مستەفای بارزانی ( )١٩٧٩ – ١٩٠٣دەبێتە بەڕێوەبەری (ناوەندی بههاری ٢٠١٦
13 54
Analytical, academic, quarterly Magazine
١١ی ئازار) لە شاری خانەقین و پاشان دەبێتە بەڕێوەبەری ئامادەیی شۆڕش (پانویە شورش) .تا ئەوکاتەی دانووستانەکانی نێوان شۆڕشی ڕزگاریخوازی کوردو حکومەتی عێراق تێک دەچێت ،ئەمیش بۆ جارێکی دی و بە پێی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی ژمارە ( )٤٣٧٥٩لە ( )١٩٧٥ / ٧ / ٢٠ەوە لەگەڵ کۆمەڵێک مامۆستای تردا ،لە شوێنەکانی خۆیان دەگوازرێنەوەو دووردەخرێنەوە بۆ شوێنی جۆر بە جۆری دی لە شارو ناوچەکانی عێراق .مامۆستا محەمەدیش ئەمجارەیان و بە گوێرەی بڕیاری ناوبراو دووردەخرێتەوە بۆ شاری بەغداو لە دواناوەندی روسافە (الرصافة) وەک مامۆستا زمانی عەرەبی دەست بەکاردەبێتەوە .بەجۆرێک مەرجی ئەوەش لە فەرمان و نووسراوەکەدایە ئەبێت لە شوێنەکانی پێشووتریان تاقیکردنەوەی خولی دووەمی خوێندکاران کۆتایی بێت ئەوجا بگوازرێنەوە((:يعتبر االمر نافذا من تاريخ االنفكاك والمباشرة بعد انتهاء امتحانات الدور الثانى)) .لێرەش بەدواوە ئەو دوا ناوەندیەی شاری خانەقین لە الیەن حکومەتی عێراقەوە ناوەکەی لە (شۆڕش)ەوە دەگۆڕدرێت بۆ (الخورنق) و دوای ماوەیەک دووبارە ڕاژەکەی دەگوازرێتەوە شاری خانەقین و تاکاتی خانەشین بوونی لە ساڵی ١٩٨٥دا ھەر لەم شارە بەسەری دەباو تا ئەوکاتەی لە ڕێکەوتی ( )٢٠١٢ / ١٠ / ٢٦دا وەفات دەکات و ھەر لە شاری خانەقین و لە گۆڕستانی (خدری زیندە) ئەسپەردەی خاک دەکرێت. تەوەری دووەم /نوێنەرانی گەرمیان و خانەقین و گۆنگرەی مامۆستایانی کورد لە شەقاڵوە :١٩٥٩ لە بەرپابوونی شۆڕشی (١٤ی تەممووزی )١٩٥٨بەدواوە ،کە چاالکی وکاری ڕێکخراوەیی و حیزبی لە واڵتی عێراق و باشووری کوردستاندا ،تاڕادەیەک بە شێوازێکی ئاشکراترو ئازادتر لە جاران برەوی پەیدا کردبوو .ئەوەبوو ھەر لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٩ەوە کۆنگرەی مامۆستایانی عێراق لە شاری بەغدا بەستراو بەشێک لە نوێنەرانی کوردیش لە شارەکانی کوردستانەوە تیایدا بەشداربوون و تاڕادەیەک ھەندێک دەسکەوتی بۆ کورد تیابوو ,بەاڵم کۆنگرەی مامۆستایانی کوردستان کە بە چاودێری پارێزگاری ئەوکاتەی شاری ھەولێر :عەالئەدین مەحموود (٤ / ٢ -١٩٥٨ / ٧ /١٦ )١٩٦٢ /و نەقیبی سەندیکای مامۆستایانی عێراق( :نەجیب محێدین) و سەرۆکی لقەکانی بە شێک لە لیواکانی باشووری کوردستان و عێراق لە شارۆچکەو ھاوینە ھەواری شەقاڵوە بەڕێوە چوو لە نێوان ( ١٣ -١٠ئەیلولی )١٩٥٩داو بەسەریەکەوەو لەچوارچێوەی کارنامەی کۆنگرەکەدا ،گەلێک بڕیاری گرنگی تیادراو وەک ڕاسپاردەش لە الیەن ئەندامانی کۆنگرەوە پەسەندکران لەوانە وەک(( :دامەزراندنی کۆڕی زانیاری کورد، Analytical, academic, quarterly Magazine
13
55
بههاری ٢٠١٦
دانانی فەرھەنگێکی یەکگرتووی زمانی کوردی ،مێژووی نەتەوەی کورد لە قوتابخانەکانی کوردستان و عێراقدا بخوێندرێ ،بەشێک بۆ زمانی کوردی لە زانکۆی بەغدا بکرێتەوە، قوتابیانی کورد لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی تەنھا ئەلف و بێی کوردی بخوێنن....تاد)). بە جۆرێک لە چوارچێوەی ئەم کۆنگرەیەدا ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و کەسایەتی ڕووناکبیر و تەنانەت سیاسیەکانی پارچەکانی تری کوردستانیش تیایدا بەشداربوون. کە بەسەریەکەوە ژمارەی ئەندامانی کۆنگرە بریتی بووە لە ( )١٠٥مامۆستای پیاو و ژن و ( )٣٤میوانی سیاسەت مەدارو ئەدیب و نووسەرو مێژوونووسی ئەوکاتەی کورد ھەر وەکو ئاماژەی بۆکرا ،لە چەند بەشێکی پارچەکانی تری کوردستانەوە تیایدابە شداریان کردبوو لەوانە :ئیبراھیم ئەحمەد ( ،)٢٠٠٠ -١٩١٤دکتۆر عەباسی ئەنوەری (- ١٩٣٠ )١٩٨٩واتە (عەبدولڕەحمانی قاسملو) لە ڕۆژھەاڵتی کوردستانەوە ،عەالئەدین سەجادی ( ،)١٩٨٤ – ١٩٠٧مەال جەمیلی ڕۆژبەیانی ( ،)٢٠٠١ -١٩١٠عەزیز پشتیوان (١٩١٢ – ،)١٩٩٣گیوی موکریانی ( ،)١٩٧٧ -١٩٠٣شاکیر فەتاح ( ،)١٩٨٨ -١٩١٤مەجید ئاسنگەر ( ،)٢٠٠٩ -١٩٢٩مامۆستا عەزیز محەمەد ،حسێن عارفی چیرۆکنووس ،ئەبو بەکری شێخ جەالل واتە ا .ب .ھەوری ( ،)١٩٧٩ -١٩١٥جگەر خوێن ()١٩٨٤ -١٩٠٣ لە رۆژ ئاوای کوردستانەوە ،عەبدوڵاڵ گۆرانی شاعیر ( ،)١٩٦٢ -١٩٠٤محەمەد سەعید بەگی کوڕی حمە بەگی جاف و دەیانی دی کە لەماوەی بەستنی کۆنگرەکەدالە ڕۆژانی کۆنگرەدا زیاتر بەرنامەو لیژنە جۆربەجۆرەکانی کۆنگرەیان دەوڵەمەند کردووە. ھەروەھا مامۆستا کەریم مستەفا شارەزا کە بۆ خۆی ئەندامی کۆنگرەولە لیژنەی دانان و وەرگێڕانی کۆنگرەدا بووە دەنووسێت لە چوار چێوەی کۆنگرەو(( :لە نزیکەوە ئەدیب و پەروەردەکارێکی کوردی گەرمیانیم ناسی ،ئەویش مامۆستا عەزیز پشتیوان بوو ،لە خانەقینەوە بۆ بەشداری کردن لە کۆنگرەکە ھاتبوو)) .سەرەڕای ئەوانەی ناومان بردن لە زۆربەی شارو ناوچەکانی تری باشووری کوردستانەوە تیایدا بە شداریان کردووەو بە سەریەکەوە سێ ڕۆژی تەواوی خایاندووە .لە ناوچەی گەرمیان و شاری خانەقینی ئەوکاتەشەوە جگە لە مامۆستا عەزیز پشتیوان ( ،)١٩٩٣ – ١٩٢٠ھەریەک لە مامۆستایان محەمەدی کوڕی مەال ئەحمەدی دەککە ( ،)٢٠١٢ -١٩٣٤شێخ محەمەد ئەمین محەمەد میرانی ( )١٩٩٥ – ١٩٠٧باوکی مامۆستا ئیبراھیم میرانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی بیستەمی ڕابردوودا، حمە سەعید بەگی کوڕی حمەبەگی جاف ( )١٩٩٦ – ١٩٢٥ی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەردەمی پاشایەتی دا ،مامۆستا عەبدوڵاڵ قەرەداغی (– ١٩٢٠ ،)١٩٩٢مامۆستا عەبدلقادری کوڕی مەال محەمەدی جوانڕۆیی (لەدایک بووی )١٩٣٧ یەکەمین ئیمام و خەتیب و مودەریسی مزگەوتی کەالر لە ساڵی ١٩١٤و لەسەردەمی بههاری ٢٠١٦
13 56
Analytical, academic, quarterly Magazine
فەرمانڕەوایەتی عوسمانی دا ،کە تا ئێستاش لە ژیاندا ماوە و تیایدا بە شداریان کردووەو ئەمەی دوایشیان لە بارەی بەشداربوونیانەوە دەڵێت :ئێمە وەک الیەنگیری حیزبی سەر بەالیەنی جیاواز بووین .بەاڵم وەکتر ھەموومان مامۆستاو لە ناوچەی گەرمیان و شاری خانەقینەوە چوو بووین بۆ کۆنگرەکە و تەنانەت لە شارەکانی تری گەرمیانی وەک کەرکوک و کفری و خورماتووەوە مامۆستاو ئەندامی تر ھاتبوون و ئەوانیش بەشدار بوون. بەاڵم حاڵی حازر من ناوەکانیانم نایەتەوە یاد ،بەاڵم زۆر چاکم لە یادە پێش ئەوەی بڕۆین برادەرانی پارتی جەختیان لە سەر ئەوە دەکردەوە ئەبێت ھەر چوار ئەندامەکەی کۆنگرە کە بۆ خانەقین دەستنیشان کرابوو ھەمووی بۆ ئەوان بێت .بەاڵم سکرتێری یەکێتی مامۆستایانی ئەوکاتەی شاری خانەقین منی سەپاند بۆ کۆنگرەی شەقاڵوە و بەجۆرێک ئێمەش بەشداری لیژنەو گفتوگۆو ھەرسێ ڕۆژی دانیشتنەکانی کۆنگرەکە بووین .بە تایبەتی مامۆستا عەزیز پشتیوان و شێخ محەمەد ئەمین محەمەد میرانی و مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدی دەککە کە ھەم مامۆستاو ئەوکاتە ئەوان سەر بە ڕێکخستنەکانی (پارتی دیموکراتی کوردستان) بوون لە شاری خانەقین و ناوچەکەدا، بەاڵم من زیاتر وەک کادیرێکی سەر بە حیزبی شیوعی عێراق دەناسرام و لەساڵی ( )١٩٥٧ەوە لە ڕێگای مامۆستا ئیبراھیم ئەڵماسەوە لە ڕیزەکانی حیزبی شیوعی عێراقدا کارم دەکردو بۆ ئەندامێتی کۆنگرەی مامۆستایان چەسپێنرام ،لەو کۆنگرەیەدا مامۆستا عەبدوڵاڵ گۆرانی شاعیرم لە بیرە وتەیەکی خوێندەوە و تیایدا باسی نەتەوەی کوردو چەسپاندنی مافی نەتەوایەتی کوردی دەکرد .ھاوکات خوالێخۆشبوو مامۆستا عەالئەدین سەجادی یەکێک لە قسەکانی ئەوەی بوو کە ئەیگوت :بە پێشکەشکردنی ڕاپۆرت و نووسین ھیچ بۆ زمانی کوردی ناکرێت ،بەڵکو بە خەبات و تا خوێن نەڕژێت کورد ناگاتە ئامانج ،ھەروەھا جگە لەوەش لە بیرمە ئەوکاتە خوالێخۆشبوو محەمەد سەعید بەگی جاف لە گەرمیان و کەالرەوە وەک کەسایەتیەکی مارکسی و زیاتر سیفەتی چاودێری ھەبوو لە نێو دانیشتنەکانی کۆنگرەکەدا. تەوەری سێیەم /مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدو خولەکانی فێربوونی زمانی کوردی لە شاری خانەقین :١٩٧٢ - ١٩٥٩ وەک پێشتریش ئاماژەی بۆ کرا لە بەرپابوونی شۆڕشی (١٤ی تەمووزی )١٩٥٨ بەدواوە زمانی کوردی لە عێراق و باشووری کوردستاندا برەوێکی زیاتری پەیدا کردو ھەوڵی ئەوەدرا لە ھەموو باشووری کوردستاندا وەک زمانێکی سەربەخۆ لە قوتابخانەو ناوەندەکانی خوێندندا بخوێندرێت ،بە اڵم وەکتر جێ بەجێ کردنی پالنێکی ئەوتۆ ،ھەروا ئاسان و بێ گرێ و کۆسپ نەبوو ،بەڵکو پێویستی بە ھەوڵ و زەمینەخۆشکردن و مامۆستاوکادیری پسپۆرو شارەزا ھەبوو .بۆ ئەوەی بەپێی پالنێکی تۆکمەی درێژخایەن Analytical, academic, quarterly Magazine
13
57
بههاری ٢٠١٦
بێتەدی و ڕۆژ بە ڕۆژ پێڕۆو پرۆگرامەکانی لە شوێن و کاتی خۆیدا جێ بەجێ بکرێت، بەجۆرێک لە عۆدەی ئەوەدا بێت کە پرۆسەیەکی ئاوا گرنگ و ھەستیاری لەبەر ڕۆشنایی دا بێتەدی .بە تایبەتی لە شارێکی دوورە دەست و چەپەکی وەک خانەقین و ناوچەکانی دەوروبەریدا ،بەوەی تا ئەودەمانە سااڵنێکی یەکجار زۆربوو پرۆسەی بە عەرەبکردن و خوێندنی زمانی کوردی تیادا یاساغ بوو .وەک دەشگوترێت دوای بەرپابوونی شۆڕشی چواردەی تەممووز کۆمەڵێک مامۆستاو کەسایەتی خۆبەش کەوتوونەتە ئەوەی خولێک بۆ فێربوونی زمانی کوردی لەم شارەدا بکرێتەوە لە ژێر چاودێری مامۆستا وخاوەنی کتێبی (ئەلف بێی نوێ) ی بە ناوبانگ ئیبراھیم ئەمین باڵدار ( )١٩٩٨ – ١٩٢٠و چەند مامۆستایەکی تری وەک :عەزیز پشتیوان ،عەبدوڵاڵ قەرەداغی ،شێخ محەمەد ئەمین محەمەد میرانی ،محەمەد حوسێن کوردە ،شەفیق مەحموود حسێن جاف و ھەریەک لە محەمەد مەحموود حسێن جافی برای و ئەحمەد مەحموود کەالری ()٢٠٠٨ - ١٩٣٥ەوە کە مامۆستا نەبوون ،بەڵکو ئەم دوانەی دوایی ھەر بەخۆبەش وانەیان تیا وتۆتەوە. بەاڵم دوای چەند ڕۆژێکی کەم ولە الیەن جەماعەتی موقاوەمەتی شەعبی و بە دەست تێوەردانی فەرمانڕەوایانی عێراق لە شاری خانەقین دا خولەکە تێک دراوەو نەیتوانیووە درێژە بەکارەکانی بدات .بەاڵم بۆ ساڵی دواترو ھەر بەمەبەستی فێربوونی زمانی کوردی (بە ڕێوەبەرایەتی مەعاریفی لیوای دیالە) بە پێی نووسراوێکی فەرمی ،ژمارە ()٨١١٧ و لە ڕێکەوتی ( )١٩٦٠ / ٦ / ٢دا بریاری لە سەر ئەوەداوە کە بە شێوازێکی فەرمی خولێکی فێربوونی زمانی کوردی لە شاری خانەقین بکرێتەوە ،بۆ ئەو مەبەستەش بینای قوتابخانەی خەبات (نچال) ی بۆ دەستنیشان کراوە .ھەروەھا بە ڕێوەبەری (دواناوەندی خانەقین – پانویە خانقین) کە لەو دەمانەدا مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدی دەککە بووە ،لە ( ١١ی حوزەیرانی )١٩٦٠داو لەناو بینای قوتابخانەی (خەبات) کە تازە ئەو ناوەی لێ نرابوو و ،بەچاودێری بەڕێوەبەری پەروەردە(مەعاریف) ی دیالەی ئەوکاتە کە مامۆستا (عەبدولقادر مەال غالیب خانەقینی) و برای بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەوکاتەی شاری خانەقین (عەلی مەال غالیبی خانەقینی) بووە ،خولێک بۆ فێربوونی زمانی کوردی کرایەوەو ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی ھەموو شارەکانی ئەودەمانەی وەک: خانەقین ،مەندەلی ،جەلەوال ،قزڕەبات (سعدیە) و دەوروبەری تییدا بە شداربوون ،بە جۆرێک مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدی دەککە لە یادداشتەکانی ڕۆژانەی خۆیدا و بە زمانی عەرەبی دەنووسێت(( :شارک فی الدورە المعلمات و المعلمون االکراد فی خانقین وجلوالء والسعدیە ومندلی و بواقع ثالث شعب)) .ھەروەھا باس لەوەش دەکات، ھەرچەندە ماوەی خولەکەیان کەم بووە و بە سەریەکەوە(( :تەنها دوو ھەفتەبووە)). بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا بەرھەمێکی زۆرچاکی ھەبووە بە مەبەستی زیاتر فێربوون و پێ بههاری ٢٠١٦
13 58
Analytical, academic, quarterly Magazine
گەیاندنی کادیری پێویست بۆ وتنەوەی زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی ئەودەمانەی شارو ناوچەکەدا ،دیارە ئەمەش زیاتر لەوەوە سەرچاوەی دەگرت کە مامۆستایانی بەشداربوو بەسوور بوون و پێ داگیریەکی بەرچاو و بێ وێنەوە بە پیری پرۆسەکەوە ھاتوون و ویستوویانە لەسەر بنەمایەکی زانستی وردەکاری زمانەکەی خۆیان فێر ببن، بۆ ئەوەی بتوانن لە داھاتوودا خزمەت بە کوڕان و کچانی واڵتە خۆشەیستەی خۆیانی پێ بکەن کەکوردستانە .ھەروەھا لە چوارچێوەی نووسینەکانیشیدا باس لەوەدەکات کە مامۆستایانی بەشداربووی شاری مەندەلی لە ھەموو ئەوانی دی زیاتر پێ داگیرو سوور بوونە بۆ ئەوەی زمانەکەی خۆیان فێربن و سوودی زیاتر وەربگرن ،ھەرچەندە کۆسپ و تەگەرەو موعاناتی زیاتریان ھەبوو بە ھۆی جیاوازی دیالێکتی زمانەکەیان و ھەروەھا نەبوونی جێگای پێویست بۆ مانەوەو حەوانەوەیان لە بەشە ناوخۆیی یەکانی دواناوەندی شاری خانەقیندا کە بۆیان دابین کرابوو .بەزۆری ئەومامۆستایانەشی کە ڕۆڵی بە رچاویان ھەبوو لە بەڕێوەبردن و وتنەوەی وانەکانی ئەم خولەدا کە بە شێوازێکی فەرمی بۆ یەکەم جاربوو لە شاری خانەقین دا کرابووەوە ھەریەک لەم مامۆستایانەی خوارەوە بوون کە لە کۆتایداو بۆ یادگاری وێنەیەکیان گرتووە وەک ئەوەی لەگەڵ نووسینەوەکەدا بۆ یەکەم جار ھەر لە ئەرشیفی مامۆستا محەمەدمەال ئەحمەدەوە باڵوی دەکەینەوە: -١مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدی دەککە ،بەڕێوەبەری دواناوەندی خانەقین، بەڕێوەبەری خولەکە. -٢مامۆستا عەزیز پشتیوان ،مامۆستای قوتابخانەی خەبات. -٣مامۆستا نوری محەمەد ئەمین گۆچان ،بەڕێوەبەری پراکتیکی خانەی مامۆستایانی بەعقوبە . -٤مامۆستا عومەر عەبدولڕەحیم ،مامۆستای خانەی مامۆستایانی سلێمانی (-١٩٢٠ .)١٩٩٣ -٥مامۆستا شێخ محەمەد ئەمین محەمەد میرانی ،مامۆستای قوتابخانەی مونزریە لە شاری خانەقین. ناوی بەشێک لەو مامۆستایانەشی کە لەو خولەدا بەشداریانکردووە لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٦٠دا مامۆستاعەلی مەال ئەحمەد دەڵێت :وەک بێتەوە یادم بەزۆری ئەمانەبوون: عەلی مەال ئەحمەد ،مەحموود تاھیر سلێمان زەھاوی ،ئیبراھیم خداداد ،موحێدین شاکر دای زادە ،نەسرین شێخ عەلی قەرەداغی ( ،)١٩٣٨نەسرین مەحموود دەربەند فەقەرەیی و مامۆستاعەبدولقادری کوڕی مەال محەمەدی مەھدی جوانڕۆیی)) .دوا بەدوای ئەوانەو لە بەیانی (١١ی مارتی )١٩٧٠بەدواوە ئاسۆی بیرکردنەوەو ڕێگە خۆشکردن بۆ فێربوونی زمانی کوردی وکردنەوەی خولی زمانی کوردی لە ھەمووشارەکانی باشووری کوردستاندا Analytical, academic, quarterly Magazine
13
59
بههاری ٢٠١٦
برەوو تایبەت مەندیەکی زیاتری لە خۆگرت و ھەنگاوی خێراتری بۆ نرا ،بە مەبەستی ئەوەی نەوەی نوێ و جیلی نوێ ،بتوانێت بە زمانی خۆی بخوێنێت و بنوسێت و باڵوکراوەو کتێب و ھۆیەکانی فێربوونی زمانی پێ دەوڵەمەندتر بکات .وەک ئەوەی ھەرلە شاری خانەقین و لە بەیانی (١١ی مارت) بەدواوە دوو قوتابخانەیەی ناوەندی بە زمانی کوردی کرایەوە ،بەناوی قوتابخانەی (ناوەندی ١١ی ئازار)ەوە و یەکەم بەڕێوەبەریشی ھەر مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەد بووەو لەم بارەیەشەوە و لە نووسینەکانی ڕۆژانەیدا دەنووسێت :کردنەوەی ئەم دوو ناوەندیە بە زمانی کوردی دەرگایەکی گەورەو ڕۆشنن بە ڕووی خوێندکارانی شارو ناوچەکەداو ھاوکات کۆمەاڵنی خەڵکیش بەدڵ پێشوازیان لێ دەکردن و جگەر گۆشەکانی خۆیان ئەخستە ئەم قوتابخانانەوەو ئەمەش بووە مایەی ئەوەی کە قوتابخانە عەرەبی زمانەکان بە چۆڵی بمێنێتەوە وبەڵکو تەنھا مناڵی ئەو فەرمانبەرە عەرەبانە یان تیا بمێنێتەوە کە تا ئەوکاتە لە شارەکە و دەوروبەری دا بوون، ھەرچەندە وەکتریش فەرمانڕوایانی عێراق وەک پێویست ئامادە نەبوون ،ھاوکاریان بکەن و پێداویستیەکانی بۆ دابین بکەن ،لە ڕاستیدا ئەمەشیان زیاتر بۆ ئەوە بوو کە خوێندنی کوردی لەشارەکەدا بەشکست و مردوویی بمێنێتەوەو ھەموو پێشنیارێکیشیان ئەوەبوو ئەوسێ قۆناغەی کە بڕیاربوو بەزمانی کوردی بێت خوێندنەکەی ھەر بەشێوازێکی ئیرتجالی ڕایی بکرێت و بێ ئەوەی پێداویستیە زانستی و پەروەردەییەکانی بۆ ئامادەبکرێت وەک ئەوەی بەزمانی عەرەبی نووسیوویەتی((:وفی الحقیقە ارادو ان تلد الدراسە الکردیە فی مدینتنا میتە و فاشلە کان االقتراح ان تکون الصفوف الثالثە مشمولە باللغە الکردیە ارتجاال و بدون تهیئە مستلزمات العملیە والعلمیە والتربویە)). ھەروەھا بۆ ڕایکردن ودەستەبەرکردنی کارەکان و تێ پەڕاندنی ئەوکۆسپ و تەگەرانەی ڕێگای خوێندنی کوردی لە شاری خانەقین دا ،باس لەوە دەکات ناچاربووین پەنا بەرینە بەر قوتابخانەکانی تری شارو وەک شەھادەتێکی مێژوویی ئاماژە بە ڕۆڵی مامۆستا مەحموود تاھیر زەھاوی دەکات کەلەو دەمانەدا ئەو بەڕێوەبەری قوتابخانەی (خەبات) بووە و چۆن بۆ پڕکردنەوەی ئەو پێداویستیانەیان ھاوکاری کردوون و بە دەنگیانەوە چووە و وەک دەنووسێت(( :وکان دور مدرسە (خبات) ومدیرھا کاک محمود الزھاوی بارزا وفعاال حیث زود المدرستان بکثیر من االثاث مناقلە فبادر منە لسد حاجتها الماسە)) .ئەوەی شایانی باسکردن بێت مامۆستا باس لەوەش دەکات کە ئەوکاتە خۆی بەڕێوەبەری ناوەندی کوڕان بووە و لە ھەمان کاتیشدا بەشی ناوەندی کچانی ئەو قوتابخانەیە مامۆستا گوڵباخی مەال ئیبراھیم محەمەدی دەلۆ ( )١٩٩٥ -١٩٤٥بووە و ئەم دوو قوتابخانەیە لەشاری خانەقینی ئەوکاتەدا بە زمانی کوردی مانەوە تا ئەوکاتەی لە ساڵی ١٩٧٥دا ھەڵوەشێنرانەوە وخوێندنیان دووبارە تیا کرایەوە بە عەرەبی و بەاڵم بههاری ٢٠١٦
13 60
Analytical, academic, quarterly Magazine
خوێندکارەکانی یەکەم قۆناغی تا پۆلی پێنجەمی دواناوەندی بەشی زانستیان بڕیبوو دواتر قوتابیەکانی بۆ قوتابخانە عەربیەکان گواسترانەوە .وەک دەنووسێت(( :الغیت المدرسە عام ١٩٧٥بعد ان کان وصل طالبها الی الخامس العلمی وتم نقلهم الی الدراسە العربیە)) .ھەرچەندە لەساڵی ١٩٧٠داو دوای ئەوەی پێشتر خولێکی تری زمانی کوردی لە شاری خانەقیندا کرایەوە ،کەچی بەھەمان شێوەو لە (١٥ی ئابی )١٩٧٠دا بۆ جارێکی دی خولێکی تری فێربوونی زمانی کوردی بە ھاوکاری لە نێوان بە ڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی و پەروەردەی دیالە ڕێکخراوەو ئەو مامۆستایانەشی کە لە شاری سلێمانیەوە ھاتبوونە بە عقوبەو دواتر بۆ شاری خانەقین و بە پێی فەرمانی ژمارە ( )٤٥لە (٢٠ی ئابی )١٩٧٠دەست بە کاربوونیان بۆکراوەو سەرۆکی خولەکەشیان کە مامۆستا جاوید سەعید باجەاڵن بووە بۆ دەستنیشان کراوە .ھاوکات بەڕێوەبردنی خوولەکەش وادەست نیشانکرابوو ،کە لە قوتابخانەی (خەبات)دا بەڕێوە بچێت و بەسەریەکەوە نزیکەی ( )٨٠مامۆستای ئەوکاتەی شاری خانەقین و شارو شارۆچکەکانی دەوروبەری بەژن و پیاوەوە بۆ ئامادە کرابوو .شوێنی میوانانی خولەکەش لە مامۆستایان بارەگای(:یەکێتی مامۆستایانی کوردستان) بووە لە شاری خانەقین و بریتی بوون لە :مامۆستا کەریم زەند ( )١٩٢٥کە تا ئێستاش لە ژیاندایە ،مامۆستامحەمەد عەبدە ئەمین ،مامۆستا فوئاد ڕەئوف سەراج و مامۆستا شێرکۆ ئەحمەد شەوقی مامۆستای تەتبیقاتی خانەی مامۆستایان و پسپۆر لە وتنەوەی (ئەلف بێی) قۆناغی یەکەمی سەرەتایدا ،بەجۆرێک ڕۆژی کردنەوی خولەکە ھەریەک لە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی مامۆستا عەبدولڕەحیم جەالل و سەرۆکی یەکەی ڕاھێنانی پەروەردەیی سەرپەرشتیار عەلی حەیدەر ئامادەبوون و وانەکان بۆ وتنەوەی شێوازی زمانی کوردی دەستیان پێ کردووە ،ھەوەھا لەگەڵ کۆتایی ھێنانی ماوەی خولەکەدا وەک ئەوەی مامۆستا کەریم زەند باسی لێوە دەکات گەشتێکی بە کۆمەڵیان بۆ ڕێکخراوە ،بۆ ھاوینە ھەواری (سەرتەکی بەمۆ) و (دەربەندی بێلولە) ی بناری چیای بەمۆ و بۆ دوا کاتیش تاقیکردنەوەیەک ئەنجام دراوەو خولی زمانی کوردی لەو ساڵەدا کۆتایی پێ ھاتووە .بە جۆرێک بە شێک لەو مامۆستایانەشی کە تیایدا بە شداریانکردووە ئەمانە بوون :مەجید ئیبراھیم ڕەزا، محەمەد ساڵح جاف ،فاتمە عەلی عەباس ،گوڵباخ مەال ئیبراھیم محەمەد ،ساڵح مەھدی ساڵح ،محەمەد کەریم ئەحمەد ،مەلیحە کەریم ڕەشید ،ئیبراھیم عەلی مەحموود ،محەمەد نوری فەرەج ،ئیبراھیم کەریم ،مریم محەمەد ڕەسوول جاف ،سەبیحە عەبدوڵاڵ ،بەدیعە حەسەن ،پەروین عاکف باجەاڵن ،ماجدە عەبدوڵاڵ زەھاوی ،محەمەد جومعە ،ڕەحیم غێدان ،عەبدولڕەحمان خەلیل.
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
61
بههاری ٢٠١٦
ھاوکات ھەر بەپێی یادداشتە ڕۆژانەییەکانی مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەد بۆ جارێکی دی و لە مانگی حوزەیرانی ( )١٩٧٢دا کە ھێشتا دانووستانەکانی نێوان سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و حکومەتی عێراق بەردەوام بووە ،خولێکی تری زمانی کوردی بۆ پەرەسەندن و گەشەکردنی زمانی کوردی لە شاری خانەقبن دا کراوەتەوە، بەاڵم ئەمەیان لە قوتابخانەی (نوعمان) ی سەرەتایی کراوەتەوە و بەھەمان شێوەش ماوەکەی بۆ دوو ھەفتە بووە و بەڕێوەبردنەکەشی ھەر بەدەستی خۆیەوە واتە مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدی دەککەوە بووە کە لەوکاتەشدا ،ھێشتا بەڕێوەبەری (ناوەندی ١١ی ئازار) بووە لە شاری خانەقین و یاریدەدەرەکەشی مامۆستا عیزەت نوری عەبدوڵاڵی باجەاڵن بووە و بە زۆری ئەو مامۆستایانەی کە ڕۆژانە وانەیان لە خولەکەدا وتۆتەوە ھەریەک لەم مامۆستایانەی الی خوارەوە بوون: -١مامۆستا عەبدولقادر بابان. -٢مامۆستا مەحموود حاجی. -٣مامۆستا جەمال بابان کە لە سلێمانیەوە ھاتووە. -٤مامۆستا محەمەد نوری فەرەج .پسپۆری زمانی عەرەبی. ماوەتەوە بڵێین :مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەد سەرەڕای ئەوەی پەروەردەکار و مامۆستایەکی دڵسۆزو کوردپەروەر بووە .ھاوکات کەسایەتیەکی خوێندەوارو وەک نەریتی خێزان و بنەماڵەکەیان کە کوڕی مەال ئەحمەدی دەککە بووەو چەندین بەرھەمی شیعریی و نووسینی لە باڵوکراوەکانی سەردەمی خۆیدا باڵو کردۆتەوە لەوانە گۆڤاری بە ناوبانگی گەالوێژ ،ئەمیش بەھەمان ،پێڕۆو بۆچونی باوکی عەرەبی زانێکی دیارو خاوەنی کتێبخانەیەکی دەوڵەمەند و بە بەردەوامی بابەتی نوێ و داھێنانی نوێی ھەر لە کتێب و گۆڤارەکانی سەردەمی خۆی خوێندۆتەوە .بۆ نموونە نووسەر و مامۆستایەکی وەک ئەحمەد شاکەلی (لەدایک بووی )١٩٤٨کە لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی بیستەمی ڕابردوودا لە شاری خانەقین و (ئامادەیی کوڕانی خانەقین) خوێندکاری بووە ،زۆر بە ئەمانەتەوە ،لە بارەیەوە دەنووسێت :ئەمەی کە دەینووسم باسی زیاد لە پەنجا ساڵی پێش ئێستایە ،ئامادەیی خانەقینی کوران کە ھاوسای (دراوسێ) ی گۆڕستانی (عەلەمدار) بوو ،مامۆستای سادەوکاریگەریی ھەبوو .یەکیک لەوانە :مامۆستا موحەممەدی مەال ئەحمەدی دەکە بوو ،یەکێکی دیار بوو .بە شێنەیی و ھیچ زۆر لە خۆکردنێک وانەکانی زمانی عەرەبی دەوتەوە ،بۆ ئەو ڕۆژگارەو قوتابیانی تەمەن دە و دوازدە سااڵن کاردانەوەی قووڵ و ئیجابی ھەبوو .ساڵی خوێندنی ( )١٩٦٣ – ١٩٦٢بۆ من بەو جۆرە بوو .لە وانەکانی (داڕشتن) دا ،بابەتە باوەکان دەربارەی خۆشەویستی دایک و نیشتمان (بەبێ دیاریکرنی چ نیشتمانێک) و کاری دڵسۆزانەو باران و چۆنێتی بههاری ٢٠١٦
13 62
Analytical, academic, quarterly Magazine
بە سەربردنی پشووەکانی بەھارو ھاوین) بوون. بابەت گەلێکی سادە بوون .بەاڵم کە ئەو مامۆستایە دەیوتەوە (بە شێوەیەکی نا ڕاستەوخۆ) دەچووە قاڵبێکی وروژاو بە تامەوە .ھەر بە شێوەی ئاسایی و سروشتی کارێکی دەکرد (من بە ئاماژەکانی دەوروژام) .نەم دی بۆ ھیچ حاڵەتێک -ڕۆژێک لە ڕۆژان – تووڕە بێت .پیاوێکی باوەڕ بەخۆ بوو .وەکو کەسێکی دەوڵەمەند بە پێویستیەکانی جێبە جێکردنی وانە وتنەوە .شارەزای بابەت .ناسینی قوتابیان .لێزانی ھەنگاوەکانی وانە وتنەوە .پۆلێکی ئارام .بە جل و بەرگێکیی گونجاوەوە لە دوورەوە دەردەکەوت .تا دەگەیشتە ناو دەرگاکە لێمانەوە دیاربوو (قیام و جلوس) و جارجار (تفچلوا) .پۆلی قوتابی بێدەنگ .بێدەنگیەکی سروشتی نەک بە ترساندن و زەبرو زەنگ (وانەکانی دەوتەوە) .ئەو حاڵەتە بە ئاسانی بە دی نایەت .بە ڵکو بەرھەمی قووڵی (تێگەیشتنە) .تێگەیشتن لە دەورو بەر .بیر کردنەوەو لێکدانەوەی گونجاوو کردارەکی. ھەموو نەوەیەک بۆ ئەوەی بە باشی بۆ جێبە جێ کردنی ئەرکەکانی ئامادە بکرێت. پێویستە بەو جۆرە ڕابھێنرێت(.یا اللە جبران ؟! ھات ماعندک) .مەبەستی جبران خلیل جبران بوو .بۆ ھاندانی قوتابی دەیوتەوە لە وانەکانی داڕشتندا ،یان کە پرسیاری مانای وشەیەک یان داڕشتەیەکی عەرەبی دەکرد ،دەبوو ھەر بەزمانی عەرەبی وەاڵم بدرێتەوە. ھاوماناکەی (مرادف) یان ڕوونکردنەوە (توضیح) ..بەاڵم !! زۆرجار قوتابی بە زمانی کوردی بۆی ڕوون دەکردەوەو مامۆستای تێدەگەیاند کە لە مانای ئەو وشە یان ڕستەیە تێگەیشتووە ...ئەویش بزەیەک دەیگرت و نمرەی تەواوی بۆ دادەنا. زۆر جاریش گۆڤارێکی بە دەستەوە بوو .لەگەڵ خۆیا دەیھێنا بۆ ناو پۆل ،کە دەھاتە ژوورەوە لە سەر یەکەم تەختە (ریحلە) ی الی دەرگاکەوە دای دەناو خەریکی وانە وتنەوەی خۆی دەبوو .ئەو گۆڤارانە ھەمەجۆر بوون ،یەکێکیان (ادب) ی ناوبوو. بە خەتی سپی گەورە لەسەر تەختەی بەرگەکەی ئەو ناوەی لەسەر نووسرابوو .شێوازی نووسینەکە و قەبارەی گۆڤارەکە زۆر جوان بوو .الی ھەردوو کتێبخانەکەی خانەقین: (ئەوەی مام عەبدولکەریم) و ئەوەی الی مزگەوتی (مستەفا بەگ) بۆی دەگەڕام .. پرسیارم دەکرد .دەیانوت(( :لێوا موجەلەیەک نیە)) واتە :گۆڤاری لەم جۆرە نیە، واتە ئەو پیاوە بۆ خوێندنەوە ،منەی بابەتی نایابی دەکرد ،چاوکراوەی نێو ،بابەتە زیندووە نوێیەکانی بواری ڕووناکبیریی ئەو ڕۆژگارە بوو .زۆر حاڵەتی درەوشاوەی ھەیە. بەڕوونی نایەنەوە بەر چاووم .بەاڵم ...ئاگام لە (ھەشاماتی) ناو سەرمە ،بە تەواوی بیرو ھەستمەوە ،لە دەوری کۆ بوومەتەوەو دڵم زۆر پێ خۆشە .بابەتەکە چی یە نازانم .بە ڕوونی بۆم کۆ ناکرێتەوەو ناتوانم بیخەمە سەر کاغەز. ئەو دڵ پێخۆشبوون و وروژانە دەروونیە بێدەنگە ،بە تامە و ئەو خۆ ئامادە بوونەم Analytical, academic, quarterly Magazine
13
63
بههاری ٢٠١٦
((قەت)) بیرناچێتەوە .یادی بە خێر.... ھاوکات بەھەمان شێوەی مامۆستا ئەحمەد شاکەلی ،مامۆستای زانکۆی خانەنشین حسێن مەحموودکەالری (لەدایک بووی ،)١٩٤٧کە ھەرلەسەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا خوێندکاری مامۆستا محەمەد بووە لە خانەقین لە بارەیەوە دەنووسێت: ساڵی خوێندنی ( )١٩٦٢ -١٩٦١گەیشتمە قۆناغی سێیەمی ناوەندی ،ئەوکاتە یەک دوا ناوەندی ھەبوو لە خانەقین ،ھەڵکەوتەی خۆرئاوای ڕووباری ئەڵوەندی شادەماری شار بوو .ئەوکاتە دواناوەندی نەیتوانی ھەموو خوێندکارەکانی بگرێتە ئامێز ،ناچار قۆناغی سێیەم ،کە بریتی بوو لە سێ پۆل بارگەمان بە چاوی نمینەوە گواستەوە بۆ بینایەک ،کە لە پێشا (کنێست)ی جوولەکەکانی شاری خانەقین و ھەڵکەوتەی گەڕەکی (تێلخانە) بوو ،نزیک مزگەوتی مستەفا پاشای باجەاڵن و ماڵی حاجی حمە ئەمینی حمە ئاغای دەربەندفەقەرەیی ،بینایەکی دڵتەنگ ،بەاڵم بوونی مامۆستا محەمەد کە لە ناو خوێندکارانی شاردا بە (محەمەدی موڵاڵ ئەحمەد) ناسرابوو .تازە لە سوپا کە ئەفسەری ئیحتیاتی یەک ئەستێرە بوو (تسریح) کرابوو .ئەم قوتابخانەیە بە پاشکۆی (دواناوەندی خانەقین) ناوزەد کرا ،بوونی مامۆستا محەمەد بەو دیمەنەو سیما سەرنج ڕاکێشەی ،کە بریتی بوو لە ھەیکەلێکی چوارشانەی ھاوکێش لەگەڵ ڕووخسارێکی سپی و چاوگەش، دیارە وەکو دیاریەک لە باوکیەوە بۆی مابووەوە ،قژێکی لوول وەکو شەپۆلی بە ھەدادانی دەریا ئەچوو .نەرم و لە سەرخۆ و شتی تریش ،ھێزی داڕشتنی شەمائیلی ئەو پیاوەم ھەر ئەوەندە بڕدەکات .خوێندکاران سروشتی ئارامی و بێ دەنگیان لە دونیای خەسڵەتە پر بەھای ئەوپیاوە وە سەرچاوەی گرتبوو .ئەو ڕۆژگارە ملمالنێی سیاسی لە نێوان دوو پارتی سەرەکیدا بوو ،پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کۆمۆنیست واتە شیوعی عێراق .خوێندکارێکی شیوعی عەرەبی خەڵکی شاری بەعقوبەمان لەگەڵدا بوو بە ناوی (مونجید ئەلقەیسی) ەوە ،سپی کارێک کە چاویلکەی پزیشکی لە چاودا بوو ،بزێوو چاالک بوو ،کار گەییە ئەوەی لە ناو دەوامدا ھەڕەشەمان لێک کرد ،کە چووینە دەرەوەش، ڕوو بە ڕووی یەک بووینەوە واتە ھەردووال ئێمە خوێندکارە کوردەکان ،کە بەشێکمان لە ڕێکخستنەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانا بووین ،بەشێکیشمان سۆزی نەتەوایەتی، ئەو گوڕو گوژمەی پێ بەخشی بووین ،دیارە ئەوانیش ھەروا ،ماوەیەک قیڕەمان بەرامبەر یەک کردوو .ئەوکاتە نوری ئەحمەد بەسی ڕۆژبەیانی ( ،)٢٠٠٥ /٤/٨ -١٩٤٩کە خەڵکی گوندی (سەوزباڵخ) ی ناوچەی بنکوورە بوو .ئەویش سەر بە (یەکێتی قوتابیانی کوردستان) بوو ھەڵمەتی داو بەرەو پێشەوە چوو وتی :ئەم مەوزووعە ببڕنەوە ،ھەوڵ بدەن گەورە نەبێتەوە .ئەگەر ئێوە ھەر داکۆکن بە شیوعیەکان ،وتی فەرموون ئەمە گەزو ئەمەیان مەیدان ،ئیتر شیوعیەکان سارد بوونەوە ،وتیان :ئێمە نامانەوێت ،بگاتە دەستەو بههاری ٢٠١٦
13 64
Analytical, academic, quarterly Magazine
یەخەو با بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێت .ئەوەبوو باڵوەمان لێکرد. بۆ بەیانی مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەد ناردییە دواما .ناسیاری خێزانی کۆنمان ھەبوو .وتی :کاکە حسین واز لەم گرژیە بێنن ،من دەبێت ئەمڕۆ ڕاپۆرتێک بۆ بەڕێوەبەری دواناوەندی ،پێم وابێت ،مامۆستا(عبدالحافظ علی الباقر) بوو بەرز بکەمەوە ،ڕاستی ڕووداوەکانی بدەمێ .بەاڵم گەر کۆتایی پێ بھێنن ،ئەوا ڕاپۆرتێکی ئاسایی ،ھێور کەرەوە دەنووسم و بابەتەکە دادەخەم ،بە مەرجێک ئێوە ھاوکارم بن .ئەم ئاڵۆزیەش خزمەتی ھیچ الیەک ناکات ،پێویستیمان بە برایەتی و تەبایی و یەکڕیزی و ھاوکاری یەکتر ھەیە .شۆڕشی ئەیلولیش لە یەکەم ساڵیدا بوو ،ئیتر بە ھەوڵی ئەوو خوێندکاران و ھەردوو حیزب و خێرخواھان کێشەکە کۆتایی ھات .
پەراوێزو سەرچاوەکان: -١سەبارەت بە مەال ئەحمەدی دەککە بڕوانە :محەمەد عەلی قەرەداغی ،ئەلبوومی کەشکۆڵ ،ب ،١لە باڵوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی( ،ھەولێر ،)٢٠٠٨ :ل .١٨٠ -١٧٨ -٢شێخ بابا عەلی بێدار :ناوی شێخ بابا عەلی کوڕی شێخ عەبدوڵاڵی کوڕی شێخ عەلی کوڕی شێخ سەلیمی ھەنجیرانە ،بەڕەسەن دەچنەوە سەر نەوەی (پیر یونس) و باوکی ماوەیەک ،لە ھەڵەبجە ژیاوە و بۆ خوێندن زۆر ناوچە گەڕاوە و ھەر بە واعیزی و مەالیی ئاوارەیی ماوەیەک لە ناو ھۆزی گەورەی جاف و لە ڕشماڵدا ژیاوە. دواتر ڕوودەکاتە ناوچەی بنکورەو ناوھۆزی باجەاڵن و لە گوندی (ئاوایی گەورە) دا دەنیشێت و ھەرلەوێش ژیانی ھاوسەری پێکەوە دەنێت .بێدار بەزۆری سەرەتاکانی خوێندی الی باوکیەوە دەست پێ دەکات و ھەر کە تەمەنی دەگاتە دوازدە سااڵن ،باوکی دەینێرێتە شاری خانەقین و الی (شێخ ساڵحی مودەریس) دەست دەکات بە خوێندن و ھەر لێرەشەوە سەودای شیعر نووسینی دەکەوێتە سەر و دواتر ناو بە ناو ھۆنراوەکانی لە گۆڤاری بە ناوبانگی (گەالوێژ) دا ،باڵودەکاتەوەو لەگەڵ دامەزراندنی (پارتی ھیوا) دا ،پەیوەندی دەکاتە ڕێکخستنەکانی ھیواوە ونازناوی (بێدار)یشی لە ڕێگای مامۆستا ڕەفیق حیلمیەوە دراوەتێ ،لێرەش بەدواوە دەبێتە نازناوی شیعری و تائەوکاتەی لە(٢٢ی تەموزی )١٩٤٩بە نەخۆشی لە شاری بە غدا وەفات دەکا ولە گۆڕستانی(:ئیمام سەرپەتی) ،ناوچەی بنکورەی سەربە شاری خانەقین ،ئەسپەردەی خاک دەکرێت .بەاڵم تائێستا بەرھەمەکانی بەتەواوی و بە باشی کۆنەکراونەتەوە .بڕوانە :ئیبراھیم باجەاڵن ،بەشێک لە دیوانی شێخ باباعەلی بێدار ،چ( ،١سلێمانی ،)٢٠٠٣ :ل .٢١ -١٢ -٣شێخ محەمەد ئەمین محەمەد میرانی :بە پێی ڕەگەزنامە عێراقیەکەی ساڵی ( )١٩٠٦لە ھەڵەبجە لە دایک بووە ،بە ڕەسەن خەڵکی ناوچەی جەزیرەی بۆتانی باکوری کوردستانن و بنەماڵەکەیان لە پاش شکست ھێنانی ڕایەڕینی شێخ عوبێدوڵاڵی نەھرێ وە کەوتوونەتە ڕۆژ ھەاڵتی کوردستان و بە تایبەتی دەوروبەری
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
65
بههاری ٢٠١٦
شاری سنەوە ،دواتر لە وێشەوە ھاتوونە باشووری کوردستان و شاری ھەڵەبجەی ئێستاو ھاوکات لەگەڵ بنەماڵەی مامۆستا عەالئەدین سەجادیشدا تێکەاڵویەکی کۆمەاڵیەتی زۆر نزیکیان ھەیە بەوەی خێزانی مامۆستا سەجادی (سھیلە خان) دەبێتە خوشکی مامۆستا شێخ محەمەد ئەمین میرانی ،دوای تەواو کردنی قۆناغەکانی سەرەتایی خوێندن ،خانەی مامۆستایانی ریفی لە شاری بەعقوبە تەواو دەکات و بۆ یەکەم جار وەک مامۆستا لە ناحیەی قۆرەتوو و دوایی ھۆرین و شێخان و دواتر لە گوندی دەککەی حاجی ئیبراھیم بەگی جاف واتە قوتابخانەی (ئیبراھیمیەی سەرەتایی) مامۆستا بووە و ماوەیەکی زۆر لە بواری پەروەردەو فێرکردندا کاری کردووە ،لە دامەزراندنی پارتی (ھیوا) بەدواوە و ڕاستەوخۆ لە ڕێگای مامۆستا ڕەفیق حیلمی ()١٩٦٠ -١٨٩٨ خۆیەوە پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی ھیواوە کردووە و ماوەیەک مامۆستای قوتابخانەی (مونزریە) بووە لە شاری خانەقین .ھاوکات وەک نوێنەری مامۆستایانی شاری خانەقین لەگەڵ چەند مامۆستایەکی تردا، ئەندامی کۆنگرەی مامۆستایانی کوردستان بوون لە شەقاڵوە ساڵی ،١٩٥٩کەسایەتیەکی دیاری خوێندەوار و کۆمەاڵیەتی بووە .بۆ دواکاتیش لە ساڵی ( )١٩٩٥دا لە شاری بەغدا وەفاتی کردووە و لە گۆڕستانی (کەرخ) ئەسپەردەی خاککراوە .دیدەنی تایبەت لەگەڵ مامۆستا ئیبراھیم شێخ محەمەد ئەمین محەمەد میرانی، سلێمانی.٢٠١٥ / ٢ /١٠ ، -٤دیدەنی تایبەت لە مامۆستا عەلی مەال ئەحمەدی دەککە ،خانەقین ،٢٠١٥ / ٢ /٥،ھەروەھا مامۆستا ئیبراھیم شێخ محەمەد ئەمین میرانی.٢٠١٥ / ٢ /١١ ، -٥تەلەفزیونی لۆکاڵی شاری خانەقین ،بەرنامەی مرواری ،چاوپێکەوتنی تایبەت ،لەگەڵ مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدی دەککە ،ئامادەو پێشکەشکردنی :حوسێن ئەحمەد ،بە ماوەیەک پێش وەفاتکردنی. -٦مەال محەمەدی قزڵجی :کوڕی مەال محەدی حوسینی مەال عەلی قزڵجییە تەرجانی زادەیە ،لە ساڵی ( )١٨٩٢لە دایک بووە و سەرەتای پلەکانی خوێندنی لە نێوەندی بنەماڵەکەی خۆیەوە دەست پێ کردووە و بۆ مەسەلەی خوێندن زۆر ناوچەی کوردستانی باشوورو ڕۆژ ھەاڵت گەڕاوەو دواتریش ھەر بەمەبەستی خوێندن و تەدریس ماوەیەک چۆتە واڵتی میسرو لە قاھیرە خوێندوویەتی و ماوەیەکی زۆر تیایدا ماوەتەوە. پاش گەڕانەوەی بۆ عێراق بە یەکجاری لە شاری بەغدا نیشتە جێ بووە ولێرە بەدواوە سەرگەرمی تەدریس وانە وتنەوە بووە و لە گەڵ ئەوەشدا سەرە ڕای دانانی کتێب گەلێک نووسین و بابەتی ھەمەجۆری لە گۆڤارە بە رچاوەکانی ئەوکاتەدا باڵو کردۆتەوە و بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی شیعری نووسیوە .بۆ دوا کات و بەپێی یاداشتە ڕۆژانەییەکانی مەال عارفی کوڕی مەالیەحیای خانەقین و ئیمام خەتیبی مزگەوتی (مەجید بەگ) لە (١٤ی ئەیلولی )١٩٥٩دا وەفاتی کردووە و مەال عارف لە بارەیەوە دەنووسێت( :چووینە بەغدا بۆ تەعزیەکەی مامۆستا قزڵجی ئەما مع االسف کەسی وەھا نەبوو بۆ جێ بە جێ کردنی تەعزیەکەی) .بڕوانە: عبد الكريم محمد المدرس ،علماؤنا فى خدمة العلم والدين ،عنى بنشرة :محمد على القرداغى( ،بغداد،)1983 : ص ،523 -522بابا مردوخ روحانى ،تاريخ مشاهير كرد( ،تهران ،)1382 :ل .393 – 392 -٧سەبارەت بە ناوچەی دەککە بڕوانە :حەکیم حسێن عەلی ،گوندی دەکە لە نێوان بەرداشی مێژوو و دەستی ڕەشی تەعریبدا ،کەرکووک (گۆڤار) ،ژمارە ( ،)٣ساڵی دووەم ،زستانی ،٢٠٠١ل .١٤٦ – ١٣٧
بههاری ٢٠١٦
13 66
Analytical, academic, quarterly Magazine
-٨حاجی ئیبراھیم بەگی دەککە :کوڕی گەورەی سلێمان بەگی کوڕی حەمە پاشای جافە ،ساڵی ( )١٨٨٧لە دایک بووە ،پلەکانی خوێندنی لە ناوەندە ئایینیەکانەوە دەست پێکردووە و ،وەک کەسایەتیەکی خواناس و بە ھاوکارێکی بەردەوامی ھەژارو لێقەوماوان ناسراو بووە ،لە ژیانیدا دوو ژنی ھێناوە یەکەمیان :مەنیجە خان کە لە ھۆزی باجەاڵن بووەو تەنھا سێ کچی لێ ھەبووە و دووەمیان :شەمسەخانی کچی جەمیل بەگی محەمەد عەلی بەگی جاف و لە نەوەی (عادیلە خان) ی خێزانی (وەسمان پاشا جاف) بووە و تەنھا دووکوڕی لێ ھەبووە بە ناوەکانی :عەبدولقادر بەگ و حەمەڕەشید بەگەوە .بۆ دواکاتیش ھەر بەپێی یاداشتە ڕۆژانەییەکانی مەال عارفی کوڕی مەال یەحیای خانەقین لە ڕۆژی سێ شەممە(١٨ی نیسانی )١٩٥٢کۆچی دوایی کردووە بڕوانە: دەستنووسێکی تایبەتی سەروەت بەگی کوڕی عەبدولقادر بەگی کوڕی حاجی ئیبراھیم بەگی دەککە وەرگیراوە کە بۆ خاوەنی ئەم نووسینەی ناردوە. -٩دیدەنی تایبەت لەگەڵ مامۆستا عەلی کوڕی مەال ئەحمەدی دەککە ،لە دایک بووی گوندی دەککە ساڵی ( ،)١٩٤٠خانەقین .٢٠١٥ / ٢ /٥ -١٠محەمەد عەلی قەرەداغی ،نامەیەکی مامۆستا مەال ئەحمەدی دەککەیی بۆ مامۆستا مەال محەمەدی قزڵجی، سلێمانی (گۆڤار) ،ژمارە ( ،)٩٠نیسانی ،٢٠٠٨ل .٩١ -١١محمود عزت البیاتی ،بناءدولە العراق الفرص الضائعە ،بیت الخکمە( ،بغداد ،)٢٠١٣ :ێ .٥٨ -٥٧ -١٢الجمهوریە العراقیە ،وزارە التربیە و التعلیم ،مدیریە التعلیم العامە (الثانوی) ،العدد ( ،)٣٢٤التاریخ /٢٢ .١٩٦٣ / ٥ -١٣تاھیر حەیدەری :لە خانەوادەی حەیدەری بە ناوبانگی شاری ھەولێرە و بەپێی شوناسنامەکەی لە ساڵی ( )١٩٢٣لە دایک بووە .بەاڵم خۆی ھەردەم دەیگوت :ساڵی لە دایک بوونی ڕاستیم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ( )١٩٢١و لە واڵتی عێراق و ناوچە کوردنشینەکانیدا ،گەلێک پۆستی ئیداری جۆر بەجۆری پێ سپێردراوە وەک بەڕێوە بەری ناحیە و قائممقام...تاد .ھاوکات دەبێتە باوکی شەھال خانمی خێزانی مێژوو نووسی ناسراوی کورد ،دکتۆر کەمال مەزھەر ئەحمەد و لە ڕێکەوتی ( )٢٠١٢ / ٧ /٨وەفاتی کردووە و لە شاری ھەولێر ئەسپەردەی خاککراوە .دیدەنی تایبەت لەگەڵ شەھال تاھیر حەیدەری ،ھەولێر.٢٠١٥ / ٢ /١٢ ، -١٤دیدەنی تایبەت لەگەڵ مامۆستا عەلی کوڕی مەال ئەحمەدی دەککە ،خانەقین.٢٠١٥ / ٢ /٥ ، -١٥ریزان عەزیز پشتیوان ،بەسەرھاتی خانەقین و ئەنفال ،چاپی یەکەم( ،ھەولێر ،)٢٠١٢ :ل .١٣٨ -١٦وزارە التربیە ،المدیریە العامە للتعلیم الثانوی ،امر وزاری ،العدد ( ،)٤٣٧٥٩التاریخ .١٩٧٥ / ٧ / ٢٠ -١٧کەریم شارەزا ،بیرەوەریەکانی کاروانی ژیانم ،ڕامان (گۆڤار) ،ژمارە ( ،)١٨٧کانوونی یەکەمی،٢٠١٢ ، ل .٩٤ -١٨ئیبراھیم ئەحمەد :لە ساڵی ١٩١٤لە سلێمانی لەدایک بووە ،پاشان کۆلێژی ماف (حقوق) ی لە ١٩٣٧لە شاری بەغدا تەواو کردووە و ماوەیەک لە شارەکانی ھەڵەبجە و ھەولێر حاکم بووە .لەبەر ھەندێک تەنگوچەڵەمە کە خراوەتە بەر گۆڤاری بەناوبانگی (گەالوێژ) ،وازی لە فەرمانبەریی میری ھێناوە و لەگەڵ مامۆستا عەالئەدین سەجادی ( )١٠ساڵی تەواو بە دەرکردنی گۆڤاری (گەالوێژ)ەوە سەرگەرم بووە .ھاوکات ئەندامێکی دیاری
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
67
بههاری ٢٠١٦
پارتی (ھیوا) و ھەروەھا سەرۆکی لقی سلێمانی ،ڕێکخراوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد واتە (ژ .ک) بووە .لە کۆتایی چلەکانی سەدەی بیستەمی ڕابردووەوە چۆتە ڕێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردەوە و ماوەیەکیش بووە بە سکرتێری ،لە ھەمان کاتیشدا خاوەنی ئیمتیازی ڕۆژنامەی (خەبات) بووە .ماوەیەکی زۆر لەبەریتانیاو شاری لەندن ژیاوە ،ھاوکات خاوەنی گەلێک نووسین و بابەتی ھەمەجۆرەو بۆ دوا کاتیش لە تەمەنی ( )٨٦ساڵیدا و لە نیسانی ساڵی ( )٢٠٠٠دا کۆچی دوایی کردووە .بڕوانە :جەمال خەزنەدار ،ڕابەری ڕۆژنامە نووسی کوردی (بەغدا ،)١٩٧٤ :ل ١٥٧جمال بابان ،اعالم الکرد ،ص .١٠ -٨ -١٩عەالئەدین سەجادی :ساڵی ( )١٩٠٧لە گوندی (باراو)ی ناوچەی شارباژێر لە دایک بووە ،دوایی ھاتۆتە شاری سلێمانی و لە مزگەوتەکانی ئەم شارەدا خوێندویەتی و لە ساڵی ١٩٣٨دا پلەی زانستی ئایینی لەسەر دەستی شێخ بابا عەلی قەرەداغی وەرگرتووە .پاشان چۆتە شاری بەغدا و بووە ،بە ئیمام و خەتیبی مزگەوتی (نعیمە الجیبەجی) ،لە ساڵی ( )١٩٣٩ەوە دەستی داوەتە کاروباری رۆژنامەوانی و لەگەلڕ مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەددا گۆڤاری (گەالوێژ) یان دەرکردووە .پاشان بە ھەردوو زمانی عەرەبی و کوردی گۆڤاری (نزار) ی لە ( )١٩٤٨ەوە باڵوکردۆتەوە .ماوەیەکیش لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی بەغدا مامۆستای ئەدەب و مێژووی ئەدەبیاتی کوردی بووە .جگە لەوەش گەلێک نووسینی بە نرخی لە بوارەکانی ئەدەب ،مێژوو ،فۆلکلۆر و زمانەوانیدا باڵوکردۆتەوە و بۆ دوا کاتیش لە ( )١٩٨٥دا کۆچی دوایی کردووە .بڕوانە :جمال بابان ،اعالم الکرد ،المثدر السابق ،ێ .٥١١ - ٢٠مەال جەمیلی ڕۆژبەیانی :کوڕی مەال ئەحمەدی فەرقانی یە ،ساڵی ( )١٩١٣لە گوندی (فورقان) ی ناوچەی قەرەحەسەنی سەر بە کەرکووک لە دایک بووە ،خوێندنی ئایینی الی مەال ئەحمەدی باوکیەوە دەست پێکردووەو قورئانی پیرۆزی خوێندوە .لە ()١٩٢٢دا ،کە شێخ مەحموود لە ژیانی دوورخراوەیی دەگەڕێتەوە کوردستان ،مەال ئەحمەدی باوکی دەباتە سلێمانی و بۆ ماوەیەک دەبێتە ئیمام خەتیبی مزگەوتی گەورەی شارو مەال جەمیلیش لەوێ بەشێک لە زانستەکانی دی دەخوێنێ ،دوای کۆتایی ھێێنانی دەسەاڵتی شێخ مەحموود دبارە دەگەڕنەوە ناوچەکەی خۆیان و لێرە بە دواوە مەال جەمیل لە گوندی (باداوە) دەچێتە قوتابخانی فەرمی دەوڵەت و لە پۆلی چوارەم وەردەگیرێت .دواتر ھەر بەمەبەستی خوێندن دەچێتە کەرکوک و پاشان پردێ و ھەولێر و لە ()١٩٣٤دا باوکی وەکو خۆی دەنووسێت باوکی دەکوژرێ و تەنانەت بەخۆی لە دەستنووسێکی دا ناوی بکوژەکان ئاشکرا دەکات و لە ( )١٩٣٥دا ،ھەر بەمەبەستی خوێندن دێتە شارۆچکەی کفری و لە ()١٩٣٧ەوە دەگەڕێتەوە کەرکووک و دەبێتە جێ نشینی مەالڕەزای واعیز لە مزگەوتی (قیردار) ،تا ئەو کاتەی لە ساڵی ()١٩٤٢دا ئیجازەی مەالیەتی وەردەگرێت و لەم ماوەیەش بە دواوە کۆمەڵێک خوێندکاری ئایینی لە ژێر دەستی ئەو پێ دەگەن .ھاوکات بە ھۆی ھەڵوێستە نیشتمانیەکانیەوە چەندین جار دەخرێتە زیندانەوە یان دوور دەخرێتەوە بە تایبەتی لە :حەویجە ،نوگرە سەلمان ،ناسریە ،خورماڵ ،بەسرە ،عیمارەو لە( )١٩٦٣بە دواوە پەیوەندی دەکاتە شۆڕی کوردستانەوە لە چەمی ڕەزان و لە ئینشقاقی ساڵی( )١٩٦٤بە دواوە دەچێتە ئێران و لە ڕادوێی کوردی تاران دادەمەزرێت و تا کاتی ڕووخانی سیستەمی شاھنشاھی پەھلەوی لەوێ دەبێت و لەوە بەدواوە ،دەگەڕێتەوە شاری بەغداو ژیانی ھاوسەری ،پێکەوە دەنێت .ماوەیەکی زۆر لە (کۆڕی زانیاری
بههاری ٢٠١٦
13 68
Analytical, academic, quarterly Magazine
کورد) و دواتر (دەستەی کورد) ی کۆڕی زانیاری عێراق کاردەکات و لە ماوەی گەڕانەوەشی بە دواوە دەیان لێکۆڵینەوەو کتێبی ناوازە لە بوارەکانی مێژوو ڕووناکبیری کوردیدا بەزمانی کوردی عەرەبی باڵو دەکاتەوە تا ئەوکاتەی لە ( ٢٧ئایاری )٢٠٠١لە ماڵەکەی خۆیدا ،لە بەغدا تیرۆر دەکرێت .بڕوانە :شێرزاد محەمەد ئەمین ڕۆژبەیانی ،کورتەی ژیاننامەی شەھیدی خامە مەال جەمیلی ڕۆژبەیانی ،ئەدگار ،پاشکۆی کوردستانی نوێ، ژمارە ( ،)٥٩٩٤دووشەممە.٢٠١٣ / ٢ / ٤ ، -٢١شاکیر فەتاح :شاکیر میرزا فەتاح ئەحمەد ساڵی ١٩١٤لە دایک بووە و ساڵی ( )١٩٣٦کۆلێژی حقوقی لە شاری بەغدا تەواو کردووە ،لەو ماوەیە بەدواوە و بۆ سااڵنێکی زۆر لەدام و دەزگاکانی میری دا کاری کردووە، بەزۆری لە ھەموو ئەو شوێنانەشی کە وەزیفەی گرتبێتە دەستەوە رۆژنامە و گۆڤاری جۆر بەجۆری بەناویانەوە باڵو کردۆتەوە لەوانە :باسەڕە لە قادر کەرەم ،ڕۆژنامەی چەمچەماڵ ،ڕۆژنامەی ئاکرێ ،ڕۆژنامەی خورماڵ،..... سەرەڕای لە چاپدان و باڵو کردنەوەی دەیان کتێبی جۆر بەجۆر ،بۆ دواکات و لە ( ٢٧حوزەیرانی )١٩٨٨ ەوە لە الیەن دەزگای ئەمنی شاری ھەولێرەوە و لەبەر داکۆکی کردن لە مەزڵومیەتی نەتەوەکەی سەرنگوون کراوە و تا ئێستاش ھیچ سۆراخێکی نیە :انظر :الدکتور محمد علی الصویرکی ،معجم اعالم الکرد فی التاریخ االسالمی والعصر الحدیث فی کردستان ،بنکەی ژین( ،السلیمانیە ،)٢٠٠٦ :ێ .٣٣٩ -٢٢دیدەنی لەگەڵ مامۆستا عبدولقادری کوڕی مەال محەمەدی جوانڕۆیی لە دایک بووی ( ،)١٩٣٧خانەقین، تەممووزی ساڵی ،٢٠١٣کەریم مستەفا شارەزا ،بیرەوەریەکانی کاروانی ژیانم ،ڕامان (گۆڤار) ،ژمارە (،)١٨٧ کانوونی یەکەمی ،٢٠١٢ل .٩٥ – ٩٣ -٢٣کەریم مستەفا شارەزا ،س .پ ،ل .٩٦ -٢٤عەزیز پشتیوان :مامۆستا عەبدولعەزیز نورمحەمەد یاروەیس لە تیرەی نەورۆڵی ھۆزی گەورەی جافەو لە ڕیزەکانی حیزبی ھیوادا بە(پشتیوان) ناسراو بووە ،کەسایەتیەکی دیارو ناسراوی شاری خانەقین بووەو لەساڵی ()١٩٢٠دا ھەر لەوشارە دایک بووە .سەرەتاکانی مناڵی لە ناوچەی بنکوورە(سەوزباڵخ) و خانەقین بەسەر بردووە ،دوای تەواو کردنی قۆناغەکانی خوێندن بۆتە مامۆستای سەرەتایی و لە زۆر شارو ناوچەی عێراق و کوردستاندا مامۆستایەتی کردووە ،ھاوکات لە چلەکانی سەدەی بیستەمی ڕابردوودا لەگەڵ خوالێخۆشبوان: محەمەد ساڵح سلێمان دەلۆ ،مەال سەید حەکیمی خانەقین ،ڕەشید باجەاڵن ،مەال عارفی مەال یەحیای خانەقین، حەسەن خەلیفە مەحموودی ئالیاوە و دەیانی دی لە ناوچەی گەرمیان و خانەقیندا ڕۆڵی لەباڵوکردنەوەی چاالکیەکانی ھیوادا ھەبووە .لە ساڵی ١٩٣٩ەوە بە خۆی و خێزانیەوە بەیەکێک لە چا نەخۆرەکانی ناوچەکە ناسراوە وپەیوەندیەکی بەرچاوی لەگەڵ سکرتێری حیزبی ھیوا مامۆستا ڕەفیق حیلمی دا ھەبووە .بڕوانە :جمال بابان ،اعالم الکرد ،الجزء الثانی (اربیل ،)٢٠١٢ :ێ .٣١٩ – ٣١٧ -٢٥محەمەد سەعید بەگی جاف :کوڕی حمەبەگی فەتاح بەگی جافە ،ساڵی ( )١٩٢٥لە کەالر لەدایک بووە ،پلەکانی خوێندنی ھەرلەم ناوچەیەوە دەست پێکردووە ومێرد مناڵ بووە کەباوکی وەفاتی کردووە و لە ھەمانکاتیشدا یەکێکە لە خوێندەوارو ڕووناکبیرەکانی سەدەی بیستەمی ڕابردوو ،دەیان نووسین و وەرگێڕانی لە گۆڤار و ڕۆژنامە کوردیەکاندا باڵو کردۆتەوەو بەرھەمێکی چاپکراوی ھەیە لە دووبەرگدا بە ناوی (ئاوارە)
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
69
بههاری ٢٠١٦
ەوە وماوەیەکیش لە بواری ڕۆژنامەوانیدا کاری کردووە و لە ساڵی ١٩٩٦دا وەفاتی کردووە .بڕوانە :خوسرەو جاف ،پرسە ،ئاھەنگی چلەی ماتەمینی خوالێخۆشبوو محەمەد سەعید بەگی جاف ( ،١٩٩٦ / ٥ /٩بەغدا: ،)١٩٩٩ل .٧٣ – ٦٤ -٢٦عەبدوڵاڵ قەرەداغی :ساڵی ( )١٩٢٠لە قەرەداغ لە دایک بووە و پلە کانی لەو ناوچەیەوە دەست پێکردووە و دوای تەواو کردنی خوێندن وەک سەرەتا لە قەرداغ دامەزراوەو پاشان گوازراوەتەوە شاری خانەقین و ماوەیەکی زۆر لەو شارە ماوەتەوە ،ماوەیەکیش لە شاری بەغدا بووە و لە ( .)١٩٩٢ / ١٠ /کۆچی دوایی کردووە و نابراو ئەبێتە باوکی خێزانی ھەردوو ھونەرمەندی ناسراوی کورد ئەنوەر قەرەداغی و ئەسعەد قەرەداغی .دیدەنی لەگەڵ مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی ،سلێمانی.٢٠١٥ / ٣ / ١ ، -٢٧دیدەنی لەگەڵ مامۆستا عەبدولقادری کوڕی مەال محەمەدی جوانڕۆیی لە دایک بووی ( ،)١٩٣٧خانەقین، تەمووزی .٢٠١٣ -٢٨ئیبراھیم ئەمین باڵدار :ساڵی ١٩٢٠لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و پلەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی ھەر لەم شارەدا تەواو کردووە .لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی بیستەمی ڕابردووەوە، بە مەبەستی تەواوکردنی خوێندن ڕووی کردۆتە واڵتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکاو بڕوانامەی ماستەری لەوێ وەرگرتووە ،خاوەنی کتێبی ناوازەی (ئەلفوبێی نوێ) یە و بە دەیان ساڵ ئەوکتێبەی ئەو وەک مەنھەجی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندنی کوردستاندا ،دەخوێندراو ھەموو خوێندەوارو خوێندکارێکی کورد لە ڕابردوودا بەخوێندنەوە بە پێزەکەی ئەو زانا گەورەیەی کورد گۆش و فێری زمانی کوردی بووە و ماوەیەکی زۆریش لە زانکۆکانی بەغدا و سلێمانی مامۆستابوو ،لەگەڵ ئەوەشدا لەماڵەکەی خۆیداو لە ساڵی ١٩٩٨دا زۆر بەبێ دەنگی وەفاتی کردو چووە بەردلۆڤانی خوای گەورە. -٢٩ریزان عەزیز پشتیوان ،بەسەرھاتی خانەقین و ئەنفال ،ل .٥٩ -٥٨ - ٣٠عزیز یاوە ر ،التعلیم و فصول من تاریخ مدارس خانقین ( ،٢٠٠٧ – ١٨٨٧السلیمانیە ،)٢٠٠٩ :ێ .٢٣٧ -٣١عومەر عەبدولڕەحیم :شاعیرو نووسەری ناسراو عومەر عەبدولڕەحیم ساڵی ( )١٩٢٠لە سلێمانی لە دایک بووە .دوای تەواو کردنی قۆناغی سەرەتایی خوێندن ،لە ( )١٩٣٨ەوە پەیوەندی کردووە بەخانەی مامۆستایانی (ریفی) ەوە لە شاری بەغداولە ساڵی ١٩٤٢ەوە بۆتە مامۆستا ،لە قوتابخانە سەرەتایەکاندا. لەگەڵ ئەوەشدا و ھەر لەساڵی ناوبراوەوە دەستی کردوە بەنووسین و ھۆنینەوەی شیعر و شاعیرانی وەک (فایەق بێکەس و ا-ب ھەوری) ھاندەرێکی بەرچاوی بوون ،بەجۆرێک لە ژیان وکاروانی نووسینیدا گەلێک چیرۆک و شانۆنامەی جۆربەجۆری بۆ منااڵن باڵوکردۆتەوە و یەکەم کۆمەڵە شیعری لەگەڵ مامۆستا فەرەیدوون عەلی ئەمین دا لە ( )١٩٥٨دا بە ناوی( :پاڵەوانی دواڕۆژ) ەوە باڵو کردۆتەوە و ھەروەھا لە ()١٩٦١ دا ،کتێبێکی پەروەردەیی بە ناوی( :ڕابەری مامۆستا) ەوە باڵو کردۆتەوە ،دواتریش لەساڵی ١٩٦٨دا (شەوچەرەی زستان) ی باڵوکردۆتەوە کە بریتی بووە ،لە دوو چیرۆکی فۆلکلۆری بۆمنااڵن و لە سااڵنی دواتریشدا بەرھەمەکانی وەک :دڵ لە گوڵ ناسکترە ،بەرخۆلەکان ،پەروەردەو فێرکردنی مناڵ ،سەرەڕای باڵو کردنەوەی کۆمەڵێک بابەتی ھەمەجۆر لە گۆڤارو ڕۆژنامەکاندا و تا ئەوکاتەی لە( )١٩٩٣دا لە شاری سلێمانی
بههاری ٢٠١٦
13 70
Analytical, academic, quarterly Magazine
وەفاتی کردووە بە بەردەوامی سەرگەرمی نووسین و باڵو کردنەوە بووە .بڕوانە :جمال بابان ،اعالم الکرد ،ج،١ (اربیل ،)٢٠١٢ :ێ .٣٨١ – ٣٨٠ -٣٢نەسرین شێخ عەلی قەرەداغی :خوشکی مامۆستا نەعیمە شێخ عەلی قەرەداغیە ( )١٩٣٩کە کاتی خۆی لە ژمارە ( )١ی گۆڤاری (نضال الطلبە -خەباتی قوتابیان)ی دواناوەندی شاری خانەقین دا نووسینێکی باڵوکردۆتەوە بە ناونیشانی( :المراە والثورە – ئافرەت و شۆڕش) ەوە کە زمانحاڵی یەکێتی قوتابیانی کوردستانی ئەوکاتە بووە لە (دوا ناوەندی خانەقین) لە ساڵی ١٩٥٨دا ،لەکاتی خۆیدا و لە یەکێک لە ژمارە ( )٢٠٤گۆڤاری (رامان) دا نووسینێکمان سەبارەت بە وردەکاریەکانی باڵوکردنەوەی ئەم گۆڤارە باڵوکردەوە بە ناونیشانی :گۆڤاری خەباتی قوتابیان لە خانەقین .١٩٥٨بڕوانە :ئەحمەد باوەڕ ،گۆڤاری خەباتی قوتابیان لە خانەقین ،١٩٥٨ڕامان (گۆڤار) ،ژمارە ( ،)٢٠٤مایسی ،٢٠١٤ل .١٣٠ -٣٣گوڵباخ مەال ئیبراھیم محەمەد :ساڵی ( )١٩٤٥لە خانەقین دایک بووە و لە ھۆزی دەلۆیە ،دەرچووی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی بەغدا -بەشی زمان و ئەدەبی کوردی بوو ،لە سەرەتای ھەشتاکانی سەدەی بیستەمی ڕابردوودا ،لە شاری کەالر بوون و خێزانی دکتۆر ئەکرمی کوڕی عەبدوڵاڵ بەگی دەلۆ بوو ،ھاوکات لە دواناوەندی شاری کەالر بابەتی زمان و ئەدەبی کوردی پێ دەوتینەوە ،مامۆستایەکی زۆر دڵسۆزو بەردەوام ھانی خوێندکاری دەدا بۆ خوێندن و ئاکاری جوان ،بیرمە زۆرجار لەبابەتی داڕشتن (االنشاء) دا بە شێوازی شیعر داڕشتنم بۆ دەنووسی ،جگە لەوەی ھەموو کات نمرەیەکی زۆرچاکی دەدامێ پێی دەگوتم :دیارە تۆ ئەدیبیت ،ناوبراو لە( )١٩٩٥دا ھەر لەشاری خانەقین ،بە نەخۆشیەکی کوشندە و لە تەمەنی گەنجیدا کۆچی دوایی کردو لە گۆڕستانی (پاشا کۆپری) ئەسپەردەی خاککرا .دیدەنی تایبەت لەگەڵ نیاز ئەکرەم عەبدوڵاڵ بەگی دەلۆ ،کوڕی گەورەی مامۆستا گوڵباخ مەال ئیبراھیم ،خانەقین.٢٠١٥ / ٢ / ٦ ، -٣٤بڕوانە :کەریم زەند ،تۆماری تەمەن ( ،)١گەشت( ،سلێمانی ،)٢٠٠٤ :ل .٢٨٣- ٢٨١ -٣٥دەستنووس و یادداشتەکانی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدی مەال عەبدوڵاڵی دەککە. -٣٦دەقی نووسینێکی تایبەتی مامۆستا ئەحمەد شاکەلی لە بارەی مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدی دەککەوە نووسی بووی و ئێمەش وەک ئەمانەت و یادەوەریەکی نوێ باڵومان کردەوە ،کەالر.٢٠١٥ / ٢ / ١٠ ، -٣٧دەقی نووسینێکی تایبەتی مامۆستا حوسێن مەحموود کەالری لە بارەی مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدی دەککەوە ،کەالر .٢٠١٥ / ٢ / ١١
لیستی سەرچاوەکان:
-1الجمهورية العراقية ،وزارة التربية و التعليم ،مديرية التعليم العامة (الثانوى) ،العدد ( ،)324التاريخ 5 /22 .1963 / -2وزارة التربية ،المديرية العامة للتعليم الثانوى ،امر وزارى ،العدد ( ،)43759التاريخ .1975 / 7 / 20 -3مديرية التربية والتعليم للواء الناصرية ،الذاتية ،العدد ( ،)8051التاريخ .1963 / 2 / 4 / -4وزارة الداخلية ،مديرية الشرطة العامة ،المملكة العراقية ،الرقم 6 ،94672تشرين االول.1952 ،
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
71
بههاری ٢٠١٦
دووەم /کتێب بەزمانی کوردی: -١ئیبراھیم باجەاڵن ،بەشێک لە دیوانی شێخ باباعەلی بێدار( ،سلێمانی.)٢٠٠٣ : -٢جەمال خەزنەدار ،ڕابەری ڕۆژنامەنووسی کوردی( ،بەغدا.)١٩٧٤ : -٣ریزان عەزیز پشتیوان ،بەسەرھاتی خانەقین و ئەنفال( ،ھەولێر.)٢٠١٢ : -٤کەریم زەند ،تۆماری تەمەن ( ،)١گەشت( ،سلێمانی.)٢٠٠٤ : -٥محەمەد عەلی قەرەداغی ،ئەلبوومی کەشکۆڵ ،ب ،١لە باڵوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی( ،ھەولێر: .)٢٠٠٨ -٦خوسرەو جاف ،پرسە ،ئاھەنگی چلەی ماتەمینی خوالێخۆشبوو محەمەد سەعید بەگی جاف ،١٩٩٦ / ٥ /٩ (بەغدا.)١٩٩٩ : سێیەم /کتێب بەزمانی عەرەبی: -1جمال بابان ،اعالم الكرد ،الجزء االول( ،اربيل.)2012 : -2جمال بابان ،اعالم الكرد ،الجزء الثانى (اربيل)2012 : -3عبد الكريم محمد المدرس ،علماؤنا فى خدمة العلم والدين،عنى بنشرة :محمد على القرداغى( ،بغداد.)1983 : -4عزيز ياوه ر ،التعليم و فصول من تاريخ مدارس خانقين ( ،2007 – 1887السليمانية.)2009 : -5محمد على الصويركى ،معجم اعالم الكرد فى التاريخ االسالمى والعصر الحديث فى كردستان ،بنكةى ذين، (السليمانية.)2006 : -6محمود عزت البياتى ،بناءدولة العراق الفرص الضائعة ،بيت الخكمة( ،بغداد.)2013 : چوارەم /کتێب بەزمانی فارسی: -١بابا مردوخ روحانی ،تاریخ مشاھیر کرد ،عرفا ،علما ،شعرا ،جلد دوم( ،تهران.)١٣٨٢ : پێنجەم /گۆڤار و ڕۆژنامە بەزمانی کوردی: -١ئەحمەد باوەڕ ،گۆڤاری خەباتی قوتابیان لە خانەقین ،١٩٥٨ڕامان (گۆڤار) ،ژمارە ( ،)٢٠٤مایسی .٢٠١٤ -٢حەکیم حسێن عەلی ،گوندی دەکە لە نێوان بەرداشی مێژوو و دەستی ڕەشی تەعریبدا ،کەرکووک (گۆڤار)، ژمارە ( ،)٣ساڵی دووەم ،زستانی .٢٠٠١ -٣شێرزاد محەمەد ئەمین ڕۆژبەیانی ،کورتەی ژیاننامەی شەھیدی خامە مەال جەمیلی ڕۆژبەیانی ،ئەدگار، پاشکۆی کوردستانی نوێ ،ژمارە ( ،)٥٩٩٤دووشەممە.٢٠١٣ / ٢ / ٤ ، -٤کەریم مستەفا شارەزا ،بیرەوەریەکانی کاروانی ژیانم ،ڕامان (گۆڤار) ،ژمارە ( ،)١٨٧کانوونی یەکەم .٢٠١٢
بههاری ٢٠١٦
13 72
Analytical, academic, quarterly Magazine
-٥محەمەد عەلی قەرەداغی ،نامەیەکی مامۆستا مەال ئەحمەدی دەککەیی بۆ مامۆستا مەال محەمەدی قزڵجی ،سلێمانی (گۆڤار) ،ژمارە ( ،)٩٠نیسانی .٢٠٠٨ شەشەم /دیدەنی تایبەت: -١دیدەنی تایبەت لە گەڵ نیاز ئەکرەم عەبدوڵاڵ بەگی دەلۆ ،کوڕی گەورەی مامۆستا گوڵباخ ،خانەقین٦ ، .٢٠١٥ / ٢ / -٢دیدەنی لەگەڵ مامۆستا عەبدولقادری کوڕی مەال محەمەدی جوانڕۆیی لە دایک بووی ساڵی (،)١٩٣٧ خانەقین ،تەمووزی .٢٠١٣ -٣دیدەنی تایبەت لەگەڵ مامۆستا عەلی کوڕی مەال ئەحمەدی دەککە ،لە دایک بووی گوندی دەککە ساڵی ( ،)١٩٤٠خانەقین .٢٠١٥ / ٢ /٥ -٤دیدەنی تایبەت لەگەڵ مامۆستا ئیبراھیم شێخ محەمەد ئەمین محەمەد میرانی ،سلێمانی/ ٢ /١٠ ، .٢٠١٥ -٥دیدەنی تایبەت لەگەڵ شەھال تاھیر حەیدەری ،ھەولێر.٢٠١٥ / ٢ /١٢ ، حەوتەم /دەستنووسی تایبەت: -١دەستنووس و یادداشتەکانی خوالێخۆشبوو ،مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدی مەال عەبدوڵاڵی دەککە. -٢دەقی نووسینێکی تایبەتی مامۆستا ئەحمەد شاکەلی لە بارەی مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدی دەککەوە نووسی بووی و ئێمەش وەک ئەمانەت و یادەوەریەکی نوێ باڵومان کردەوە ،کەالر.٢٠١٥ / ٢ / ١٠ ، -٣دەقی نووسینێکی تایبەتی مامۆستا حسێن مەحموود کەالری لە بارەی مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدی دەککەوە ،کەالر .٢٠١٥ / ٢ / ١١ -٤دەستنووسێکی تایبەتی لە سەروەت بەگی کوڕی عەبدولقادر بەگی کوڕی حاجی ئیبراھیم بەگی دەککەوە کە بۆ خاوەنی ئەم نووسینەی ناردوە. -٥یاداشتە دەستنووسەکانی ،مەال عارفی خانەقین ( ،١٩٩٨ -١٩١٢الی نووسەری ئەم نووسینەیە). ھەشتەم /دیداری تەلەفزیونی تایبەت: -١تەلەفزیونی لۆکاڵی شاری خانەقین ،بەرنامەی مرواری ،چاوپێکەوتنی تایبەت ،لەگەڵ مامۆستا محەمەدی مەال ئەحمەدی دەککە ،ئامادەکردن و پێشکەشکردنی :حوسێن ئەحمەد ،بە ماوەیەک پێش وەفاتکردنی.
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
73
بههاری ٢٠١٦
Analytical, academic, quarterly Magazine
13 74
٢٠١٦ بههاری
پیشەســـازی پەتـــڕۆل لەنێو ستراتیـــژیەتی ملمالنێـــی نێو دەوڵەتیـدا Petroleum industry in international fight strategy هێرش شكاك
٢٠١٦ بههاری
75
13
Analytical, academic, quarterly Magazine
Analytical, academic, quarterly Magazine
13 76
٢٠١٦ بههاری
لەم سەردەمەدا سەرچاوەکانی وزە بەتایبەت نەوت و گاز بونەتە بنەمای ھێنانەدی ژیانێکی بەختەوەر و پڕ داھێنان ،ھەروەھا ئەم سەرچاوانەی وزە بونەتە ھێنانەکایەی وزەیەکی ئێجگار زۆر لە جیهاندا بەشێوەیەک سروشتی ژیانی ئێستای مرۆڤایەتی بەبێ نەوت و گاز ھیچ مانایەکی نابێ و ئەمڕۆ نەوت و گاز بونەتە خاڵی ھێزی واڵتان لە جیهاندا و لە ھەمان کاتدا بونەتە ھۆکاری ملمالنێی نێو دەوڵەتی و خاڵی سەرھەڵدان و یەکالکردنەوەی زۆربەی کێشەکانی ئەمڕۆی مرۆڤایەتی ،بەکاربردنی نەوت و گاز رۆژ دوای رۆژ زیاتر دەبێت ھاوکات لەگەڵ ئەمەدا روبەری ملمالنێکانیش لەسەر ئاستی ھەرێمایەتی و نێو دەوڵەتیدا فروانتر دەبێت .رۆژھەاڵتی ناوەراست و واڵتانی دەریای قەزوین بەیەکەوە بریتیین لە شادەماری پەتڕۆڵ لە جیهاندا و بە درێژایی مێژوو پەترۆڵ لەالیەکەوە ھۆکاری بەختەوەری و پێشکەوتن بووەو لەالیەکی تریشەوە ھۆکاری نەھامەتی و ھەڵگیرسانی جەنگ بووە .پڕۆسەی پیشەسازی و بەرھەم ھێنانی پەتڕۆڵ پرۆسەیەکی زۆر ئاڵۆزە و ھەروەھا سیاسەتی پەتڕۆڵ بریتییە لە سیاسەتێکی ئێجگار گرنگ و بەرێوەبردنی ئەم سیاسەتە کارێکی ئاسان نیە و ئاسایشی نەتەوەیی زۆر بە قوڵی پێیەوە پەیوەستە .ھەروەھا جوڵەی ژیان لە گشت جیهاندا پەیوەستە بە پەتڕۆڵ و ئەمڕۆ سیاسەتی نەوت بریتییە لە بەشێکی زۆر گەورەی سیاسەتی نێو دەوڵەتی و رۆژھەاڵت و رۆژئاوای جیھانی بە پتەوی بەیەکەوە بەستۆتەوە .ئەمڕۆ ھەرێمی کوردستان کە پارچەی باشووری کوردستانە بریتییە لە ھەرێمێکی بەرھەم ھێنەری پەتڕۆڵ و لەنێو ھاوکێشەی وزەی جیھانیدا جێگەی ھەیە ئەم خاکە بریتییە لە خاکی پیرۆز و سەرەتای ژیانی مرۆڤایەتی لێرەوە دەستی پێکردووە .واتا ئێمە خاوەن واڵتێکی نەوتیین و ئەوەش وادەکات کە زانستی نەوت بۆ ئێمە گرنگ بێت و ھەبوونی شارەزایی زۆر لە بواری پیشەسازی نەوت ھەروەھا لە بواری سیاسەتی نەوتدا بۆ ئێمە زۆر پێویست بێت. لەم سەردەمەدا پسپۆڕێتی نەوت لە پسپۆڕێتیە گرنگەکانە و ئەگەر بۆ ئەو واڵتانەی کە خاوەن نەوت نین گرنگ نەبێت ئەوا بۆ ئێمەی کورد کە خاوەن واڵتێکی نەوتین زۆر گرنگە .ئەوەی من لە دوو توێی ئەم پەرتوکە قەبـارە بچوکەدا بە پشت بەستن بە چەندین سەرچاوە نوسیومە ئەرکێکی زۆر بچوکە و سەرەتای فراوانکردنی نوسینەکانمە لە بواری نـــەوتدا و بەو ھیوایەی کە خوێنـەری بەڕێز سوودمەند بێت بە زانیاریەکانی
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
77
بههاری ٢٠١٦
نێو ئەم پەرتـوکە و پشـت بە خـــوا ھەوڵدەدەم چەند وشەیەکی بە کەڵک لە بواری نەوتدا بخەمە نێو کتێبخانـەی کـــوردی و بەو ھیوایەی لە داھاتـوودا خزمەتێکی بچـوک بەم بـــوارە بکەم بۆئەوەی بتوانیـن بە زمانـی شـیرینی کـــوردی ھەوڵی ئەوە بدەین لە بـواری نەوتـــدا دەست بکەین بە نوسـین و لە ھەمان کاتدا رۆشـەنبیریەکی فروانمان لە بـواری پەتـڕۆڵدا ھەبێت . پەتڕۆڵ لە مێژوو و پەرەسەندندا – ( :)Petrol in history and development لە مێژووی کۆندا ھاتووە کە پاپۆڕەکەی پێغەمبەر نوح ساڵوی خوای لەسەر بێ ،ناوەوەو دەرەوەی بە قەتران داپۆشرابوو کە بە قیڕی رەش ناودەبرێت ،ھەروەک فیرعەونەکانیش جۆرێک لە بیتۆمینیان لە کاری مۆمیاکردنی الشەی مردوەکانیاندا بەکاردەھێنا بۆ پاراستنیان لە شیبونەوە ،ھەروەھا پەترۆلیان بۆ روناکردنەوە بەکاردەھێنا بە بەڵگەی دۆزینەوەی چرایەکی کۆن کە پاشماوەی وشکبوەوەی زەیتی خاوی تێدابووە لە کانگای زێر لە وادی حەمامات لە میسر ،ھەروەھا پەترۆل وەک داوودەرمان بەکارھێنراوە بۆ نەخۆشیەکانی پێست و رۆماتزم و ئێشی ددان و ھەندێ نەخۆشی دیکە. ھەروەک نەوت وەک چەک لە جەنگدا بەکارھێنراوە (نەوتی سوتێنەر) لە واڵتانی میزوپۆتامیا و میسر و ناوچەی جەزیرەدا ناسراوە ،کە گەشتیاری ئیتاڵی (مارکۆبۆ) باسی لێوەکردووە ،کەوا چۆن پەترۆڵ بەسەر پشـتی وشـترەکانەوە لە ناوچەکانی دەریای قەزوینەوە بەرەو شاری بەغدا گواستراوەتەوە بۆ بازرگانی پێکردنی. پێویستی مرۆڤـ بۆ سەرچاوەکانی وزە و ھەمەجۆرێتی لە بەکارھێنانەکانیدا بوەتـە ھۆی گرنگی پێدانی ئەو ناوچانـەی کە ئەم سەرچاوانەی تێدا دۆزراوەتـەوە لە کاتـەکانی سەرھەڵدان و دروستبوونی ئەمارەتەکان و ئیمپراتۆریەتەکان کە بەھۆیەوە جەنـــگ و داگیـرکاری رویانداوە ،کەوا لەم شوێنانەوە برێـکی زۆر لە سەرچاوە سروشـتیەکان دۆزرانــەوە وەک (کانیـاوەکانی ئـاوی کانزایـی ،کانیـاوە نـەوتیەکان) و ئیتر کار گەیشـتە ئـەوەی کە ھێـزە داگیــرکارەکان لە شوێنەکانی ئەم سەرچاوانـەوە جێگیـر بکرێـــن و ئەم سەرچاوانەیان بەکار ھێنا (وەک ھۆکاری چارەسـەری نەخۆشـی و دەردەکان). لێکۆڵـــەرەوانان لە زانسـتەکانی جیــۆلۆجیا لەرێگــەی لێکۆڵینـەوە زانســتیە وردەکانــدا لەبــارەی سروشـتی چینـە جیۆلۆجیەکاندا کە پەترۆڵی تێدا بەعەمبار دەبێت تـوانیان وردە وردە لە چۆنیـەتی دروستبوونی پەتڕۆڵ تێبگەن ،ھەروەھا توانیان بگەنە ئەو زانیاریەی کە لەو بارودۆخە جیۆلۆجیە تیبگەن کە گونجاوە بۆ کۆبونەوەی پەترۆڵ لە کێڵگە نەوتیەکاندا .
بههاری ٢٠١٦
13 78
Analytical, academic, quarterly Magazine
دیراساتە جیۆلۆجیەکان لە بواری گەڕان بەدوای نەوت و گاز و دەرھێنانیان ئاستێکی زۆر بەرزی زانستی بڕیوە ،روپێوە جیۆلۆجیەکان ( )geological surveyرووبـــەری زۆر گەورە و فراوانی توێکڵی زەویان روپێو کردووە لە کیشوەرەکان و ژێر دەریا و زەریاکان و بۆ ئەوەش زانستی دروستکردنی نەخشەی وردەکاری (سێ دووری – three )dimensionکە زانستەکانی تایبەت بە بڕگە و پێکھاتەی چینە جیۆلۆجیەکانی توێکڵی زەوی و ئەوەی ھەڵیگرتووە لە کانزاکان و لەوانەش (نەوت و گازی سروشتی) دەخاتە بەردەست (لە قواڵیی دەیان کیلۆمەتر و ئەم زانیاریانە زۆر بایەخدارن و تەواو نھێنینە و راستوخۆ پەیوەستە بە ئاسایشی نەتەوەیی و لەژێر رۆشنایی ئەم زانیاریە زانستیانەدا واڵتانی پیشەسازی بۆ زەمەنی کورت خایەن و درێژ خایەن کار لەگەڵ ئەو واڵتانە دەکەن کە ئەم سەرچاوانەی وزەیان تێدا دەدۆزرێتەوە بە تایبەت نەوت و گاز کە دوو سـەرچاوەی سەرەکی وزەن لە ژیانی ئـەم سەردەمەدا . کوردستان یەکێک بووە لە دەوڵەمەندترین ناوچەکانی دەوڵەمەند بەم سەرچاوانەوە کە ئەوە بوەتە ھۆی چاوتێبڕینی داگیرکاران و خۆسەپێنەران بۆ سەر ئەم خاکە ،ھەروەھا لە کاتەکانی حوکمی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانیشدا ،ھەروەھا لەگەڵ سەرھەڵدان و گەشانەوەی شۆڕشی پیشەسازی لە ئەوروپا ،چاوتێبڕینی ئەم دەوڵەتە پیشەسازیانە لە ناوچەی رۆژھەاڵتی ناوەراست لە گەڕانیان بە دوای نەوتدا ،ئەوەش زیاتر بەھۆی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانیدا و زیادبوونی گرنگیپێدانیان بە فراوانکردنی کاری بازرگانێتیان کەوا ئەوە بووە پاڵنەر بۆ بنیاتنانی رێگاکانی پێکگەیاندنـی شوێنە جیاوازەکان کە ناوچە و ھەرێمە جیاوازەکان لە جیهاندا بەیەک دەگەیەنێت. ئیتر سات دوای سات و بە تێپەربوونی کات ماھیـەتی نەوت وەک ھێزێـکی زۆر گەورە لێکدرایەوە بەشێوەیەک کە پەترۆڵ بە گشتی بووە داینەمۆی جولێنەری ژیان و بووە سەرچاوەیەکی زۆر گرنگی کارپێکەری کارگە و کارخانەکان و ھاتوچۆکردن و گواستنەوەی وشکانی و دەریایی و ئاسمانی و ھۆکاری سەرکەوتن لە جەنگەکان و ھۆکاری روناکی و خۆگەرم کردنەوەی سەرچاوەی ساردکردنەوەو ...ھتد .تا رادەیەک کارگەیشتە ئەوەی کە پەترۆڵ ببێتە کارپێکەری دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە زۆر شوێنانی جیهاندا ئەویش لە رێگەی کارپێکردنی ئامێرەکانی دابینکردن و خاوێنکردنەوەی ئاوی خواردنەوە .واتا ھاتنی پەترۆڵ بۆ نێو ژیانی مرۆڤایەتی شۆرشێکی ھێندە گەورە بوو کە شێواز و ئاڕاستەی ژیانی مرۆڤایەتی بەتەواوی گۆڕی و کارگەیشتە ئەوەی لە زلھێزترین و بە ھێزترین واڵتانی جیھان بە دوای سیاسەتی نەوتەوە وێڵبن و دەرھێنان و بەبەرھەم ھێنانی پەترۆڵ وای کرد دیاردەیەکی تازە بێتە نێو ژیانی مرۆڤەکانەوە ئەویش بریتیی بوو لە سیاسەتی داگیرکردن ( )occupation policyکە ئەم سیاسەتە ھەر لەو کاتەوەی کە بە Analytical, academic, quarterly Magazine
13
79
بههاری ٢٠١٦
ھۆی نەوتەوە سەریھەڵدا رۆژ دوای رۆژ زیاتر تەشەنەی سەند بەشێوەیەک کە پەترۆل بووە پلە یەک لە ھۆکاری سەرھەڵدانی بەچەندین جەنگ و داگیرکاری و بردنەوەی الیەک و دۆڕاندنی الکەی تر .بەاڵم لەدوای ئەوەوە بەکارھێنانی پەترۆڵ پەرەی پێدرا بەتایبەت دوای ئەوەی کە ئامێری سوتێنەری ناوەوە لە ساڵی ١٩٠٨دا داھێنـرا و کار بەوەگەیشـت کە پەتـــرۆڵ بۆ ھاژوشـتنی ئۆتۆمبێل بەکاربھێنرێت کە وایلێھات بەشـێوەیەکی خێرا ئەم جولێنەرانە باڵوببنەوە .ئیتر دوای ئەوە لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم مرۆڤـ چووە نێو جیھانێکی تازەوە لە ھاتنەدی ھێز و کۆنترۆڵەوە. لە ھاوینی ١٩١٤دا ،دەریاوانیی بەریتانی بە تەواوی بۆ پەترۆڵ گۆڕدرا ،لە پاشاندا بەھۆی ھێزی نەوتەوە جەنگی یەکەمی جیھانی گـۆڕدرا بۆ جەنـگی نێوان مرۆڤـــ و ئامێـرەکان، کەوا ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگیەتی پەترۆڵ بەشێوەیەک کە لەو کاتدا سەرۆکی فەرەنسی لەبارەی نـەوتەوە گوتی «ھەر دڵۆپێـک لە نەوت یەکسانە بە دڵۆپێـک لە خوێن». مێژووی پەترۆڵ و کاروانـەکەی لە سەدەی بیستەمدا بە تەواوی بریتیی بوو لە جیھانێکی پڕ لە رووداو و بە تەواوی پەیوەست بوو بە ملمالنێکانەوە ،پەترۆڵ لە جیھانی ئێستاماندا گرنگترین بابەتی سیاسی و ئابووریە و ھەردەم پەترۆڵ بریتیـی دەبـێ لە ماھیەتی ملمالنێ سیاسی و ئابووریەکانی جیھان. پەترۆڵ بە سیفاتە تایبەتمەندیەکانیەوە سەرکەوتوو بووە کە ھۆکاری داگیرکردنی واڵتان و کۆنترۆڵ کردنیان بووە ،کە لەرێگەی ئەم سامانە بایەخدارەوە مرۆڤایەتی خزاوەتە نێو ژیانێکی تازەوە .مرۆڤـ ھەر لە قۆناخە سەرەتاییەکانەوە کۆنترۆڵی پەترۆڵی کرد لە چۆنیەتی بەکارھێنانیدا ،ھەروەھا دوای ئەوەی پیشەسازی پەترۆڵ پەرەی سەند و بازاڕە جیھانیەکان لەبەردەم مرۆڤدا کرانەوەو مرۆڤـ بووە دیلی ئەو پێداویستیانەی کە دەکەونە ژێر رکێفی پەترۆڵەوە ،ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئەو بارە نێگەتیڤەی کە لە ئەنجامـی دەست خستنی مرۆڤـ بۆ نێو سروشـت ھاتوەتەدی بە زیادەرۆیی لەبەکارھێنانی ســامانە سروشتیەکان و لە پێشەوەی ھەمویانەوە پەتـــرۆڵ کە بوەتە ھۆکاری بەرەو ناھاوســـەنگ بردنی سیستەمی ھاوسەنگی ژینگەیی ھەسارەی زەوی. زانایان ئاماژە بەوە دەکەن کە سیستەمی ئیکۆلۆجی ( )ecology systemزەوی لە سەرەتای دروستبونیدا لەالیەن یەزدانـەوە لە ھاوسەنگیەکی ئێجگار رێکوپێکـدا بووە بەشـێوەیەک کە ھاوسەنگیەکی تـەواو لەسەر زەویدا لەنێوان ژیانـی ھەریەک لە مرۆڤـــ و زیندەوەران و رووەک و دارو درەختدا لە ماوەی مێـژووی پەرەسەندنی زەویدا ھەبووە لەگەڵ ئەوەی کە دیـاردە سروشتیەکانی وەک الفاوە گەورەکان و بومەلەرزە و بوڕکان کاری خۆیان کردووە. بههاری ٢٠١٦
13 80
Analytical, academic, quarterly Magazine
شێوازی ژیان لەسەر رووی زەویدا گۆڕانکاری زۆری بەسەردا ھات بەشێوەیەک کە مرۆڤایەتی پشت بە پەترۆڵ و بەشەکانی دەبەستێت لەپێناو مانەوە لە ژیاندا ھەروەھا بۆ دابینکردنی خواردەمەنیش ،کە ھاوکات لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریەدا مەترسی زۆری بۆ سەر تەندروستی و ژینگە و سەرچاوەکانی ژیان (ئاو ،ھەوا ،خاک) لەگەڵ خۆیدا ھێنا بەھۆی قوڵبوونەوە لە لە مەترسیەکانی پیسبوونی ژینگە لە دەرئەنجامی زیادەرۆیی لە بەکاربردنی سەرچاوەکانی وزە بە تایبەت پەترۆڵ .کە ھاوکات مەترسی گەورە و فـراوان کەوتە بەردەم بەڕێکردنی ژیان کە بووەتە ھۆی گەڕانـەوەی باری ئاسایشی ئابووری جیھانی بۆ دواوە لە دواییشدا گەرانەوەی کاروانی پەرەسەندنەکانی ژیانی مرۆڤایەتی بۆ دواوە لە زۆر جێـگەی ئەم جیھانەدا. نەخشەی جیۆگرافی نەوت و گاز ( :)Geographical map of oil & gas ئاماژە بەوە دەکرێ کە تا ئەو کاتەی گۆی زەوی بمێنێ نەوتیش لەنێو ناخی ئەم گۆی زەویەدا ھەر دەمێنێ و بە نەمانی گۆی زەوی نەوتەکەی ناو ناخی کۆتایی دێت .ئەوە لەگەڵ ئەوەی کە تا ئێستا جیھان زانیاری تەواوی لەسەر فاکتەر و ھۆکارەکانی دروست بوون و پێکھاتنی نەوتی نیە لەنێو ناخی زەویدا .ئەوەش ئەوە دەگەیەنێ کە لەنێو ناخی ھەر شوێنێکی گۆی زەویدا ئەگەری ھەبوونی نەوت ھەیە. کەچی تۆپۆگرافیای دەرەکی و ناوەکی زەویـــە وا دەکات کە دەرھێنانی نـــەوت لە ھەندێک شوێندا ئاسان بێت و لە ھەندێک شوێنانی دیکەدا زەحمەت یاخود ئەستەم بێت ،ھەروەھا ھەرچەندی زانست و تەکنۆلۆژیا پەرەبستێنێت ئەوا ئەگەری دۆزینەوەو دەرھێنانی نەوت زیاتر دەبێت ،ئەم سەردەمەی ئێستا گەڕانەوەی کۆمپانیا نەوتیە رۆژئاواییەکان بەتایبەت کۆمپانیا ئەمریکی و بەریتانیەکان سەرباری کۆمپانیای روسی لەسەر گۆڕەپانی نەوتیی جیھانیدا بەخۆیەوە دەبینێت ،ئەوەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەم کۆمپانیا زەبەلالحانە خاوەن تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و سەرمایەی زۆرن کە دۆزینەوە و دەرھێنانی نەوت لە قواڵییە زۆرەکاندا پێویستی بەم دوو سەرچاوە ھەیە. لەراستیدا زۆربەی کۆمپانیا نیشتمانیەکانی کە لە سااڵنی حەفتاکاندا لە واڵتانی باشوور دامەزرێنران دوای بڕیاری خۆماڵی کردنی نەوت کشانەوەیان بەخۆیانەوە بینی ،بۆئەوەی کۆمپانیا نەوتیە رۆژئاواییەکان کە خاوەن توانستی زانستی و تەکنۆلۆژی و دارایی زۆریان ھەیە بۆ گۆڕەپانی نێو دەوڵەتی بەشێوەیەکی بەرچاو بگەڕێنەوە .دوای ھاتنەخوارەوەی ئاستی نەوت لەنێو عەمبارە نەوتیەکانی کە لە توێکڵی زەویەوە نزیکن کرداری دەرھێنانی نەوت لە قواڵییە زۆرەکاندا ئاڵۆزتـر و زەحمەتترە و پارەی زیاتری پێویستە .لەبەرئەوە زانیاریەکانی تایبەت بە نەوت کە ئێستا لەبەردەستن بۆ سێ ئاست دابەش دەبێت: Analytical, academic, quarterly Magazine
13
81
بههاری ٢٠١٦
• عەمبارە نەوتەکانی کـە لە رێگەی بیرەکانەوە دڵنیایین و تەئکیدن. • عەمبارە نەوتەکانی کە نیمچە تەئکیدن لەو شوێنانەی کە بیری لێ ھەڵنەکەنراوە. • ھەروەھا ھەبوونی ئەو عەمبارانەی کە ھیوایەکی کەم ھەیە بۆ ھەبوونی نەوت تێیاندا. ئەم عەمبارانەی نـەوت بە گشت ئاستەکانیەوە لەژێرەوەی شـوێنە جیاوازەکانی جیهاندا بە جیاوازی لە پلە دابەش بوینە .شایانی باسە عورفی تازە بۆ دابەشکردنی ناوچەکانی نەوت لە جیهاندا لەسەر بنچینەی دابەشبوونی جیۆسیاسی جیھانیە ،کە ناوی ھەندێک واڵت و ھەرێمی جیھان کە نـەوت تێیاندا دۆزراوەتەوە و تێیاندا دەردەھێنرێت زەق کراوەتـەوە ،ئەوە لەگەڵ ئەوەی کە راسـتی دیراسەکردنی تەواوی جیۆگرافی بە بنچینە دادەنرێت بۆ ئەم بوارە .بەھۆی ئەم ئاڕاستەگرتنە جیۆسیاسیە زەوی «نیشـتمانی» گرنگیەکی زۆری ھەیە .ھەروەھا لە ھەندێک شوێنانی جیهاندا لەسەر ناوچە سنوریەکاندا ملمالنێکان زەق بونەتەوە ،کە بەپێی بۆچونـەکان ئەم شوێنانە بە نـەوت دەوڵەمەندن ،بۆ نموونە لەوانە کێشـەی سنووری نێوان واڵتی سعودیا و یەمەن ھەروەھا ناوچەی کێڵگەی رومەیلە لەنێوان واڵتی عێڕاق و کوەیت ،بەڵکو سنوری ھەندێک لە واڵتان لە زەمەنێکی دیاریکراودا لەسەر بنچینەی ناسینی بە ناوچەی نەوتیی نەخشەیان بۆ کێشراوە ،کە واڵتی کوەیت نموونەیەکە لەم جـۆرە واڵتانە کە ھەر لەو کاتەوە واڵتی بەریتانیا پارێزەری ئەم واڵتە بوو تا ئەو کاتەی کە سەربەخۆیی پێدا لە ساڵی ١٩٦١دا .لەکاتی سەیرکردنی شوێنە جیۆگرافیە جیاوازەکانی جیـھان ئەوا روندەبێتەوە کە وەدەسھێنانی نـەوت تێیدا لەو واڵتە یان واڵتێکی تردا لە ھەر ناوچەیـەکی جیـۆگرافیدا لە گەڕان بەدوای نـەوت و دەرھێنانیدا رودەدات .وادادەنرێ کە ناوچەی رۆژھەاڵتی ئاسیا ھەژارە بە نەوت ،کەچی ناوچەی ناوەراست و رۆژئاوای ئاسیا دەوڵەمەندە بە نەوت .ھەروەھا بەشێوەیەکی گشتی ئەوڕوپا ھەژارە بە نەوت ،کەچی نەوت لە ئەمریکای باکور و ئەمریکای باشوردا ھەیە. ھەروەھا لەبارەی کیشوەری ئەفریقیاشدا لە باکور و ناوەڕاستیدا نەوت ھەیە ،کەچی باشورەکەی ھەژارە بە نەوت. ھەروەھا خەماڵندنێکی ناتەواو سەبارەت بە رێژەی نەوتی بەعەمباربووی نێو چینە جیۆلۆجیەکان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا ھەیە کە ئەوەش بەم شێوەیەیە :رۆژھەاڵتی ئاسیا و زەریای ھێمن %٤و کەنداوی عەرەبی – فارسی %٦٥و ئەوڕوپا %٩و ئەفریقیا %٦و ئەمریکای باکور %٤و ئەمریکای باشور .%١٢ھەروەک رونە کە ئەم رێژانە لەالیەن ھەندێ لە کۆمپانیاکانی نەوت دیاریکراوە بێ ئەوەی نەوتی بەعەمباربوی یەکێتـی سۆڤیەتی جارانی تێدا دیارکرابێت ،ئەوەش بەھۆی نەبونی زانیاری پشـت پێبەستراوی نـەوتی عەمباربووی روسیا .کە سەرباری ئەوەش داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت و تارادەیەک کرانـەوەی زانیاریەکان سەبارەت بە نـەوتی بەعەمباربوو تێیدا و نـەوتی بەعەمباربووی بههاری ٢٠١٦
13 82
Analytical, academic, quarterly Magazine
واڵتانی بێالیـەنی کە دەڕواننە سەر دەریـای قەزویـن رێـژەکانی بەشـێوەیەکی بەرچـاو گـۆڕی. شایانی باسە خەماڵندنە ھەنوکەییەکانی سەبارەت بە قەبارەی باوەڕپێکراوی بڕە نەوتی بەعەمباربوو لە واڵتانی دەریای قەزوین وایکرد ئەوە بزانرێت کە رێژەی نەوتی بەعەمباربوو لە واڵتانی دەریای قەزوین و کەنداوی عەرەبی – فارسی بریتیی بێت لە .%٧٥کەواتە توانستی خەماڵندنی نەوتی بەعەمباربووی باوەڕپێکراو بۆ گشت ناوچە جیاوازەکانی تری جیھان بە روسیاشەوە بە رێژەی %٢٥دادەنرێت .کەواتە رێژەی ،٣\٤واتا سێ چارەگی گشت نەوتی بەعەمباربووی جیھان دەکەوێتە نێو خاکی واڵتانی دەریای قەزوین و واڵتانی کەنداوی عەرەبی – فارسی کە کوردستانیش بەشێکی ئەم پارچەیەیە (بەاڵم بێگومان لە داھاتوودا ئەم رێژەیە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و شوێنی دیکەی تازەی دەوڵەمەند بە نەوت و گاز دەدۆزرێتەوە) بۆیە شتێکی زۆر ئاساییە کە زۆربەی کێشە و روداوە چاوەڕوان کراو و چاوەڕوان نەکراوەکانی جیھان لە ناوچەی رۆژھەاڵتی ناوەڕاستدا بێت و بەبەردەوامی لەو دەڤەڕەدا بخولێتەوە .ھەروەھا بە چاوخشاندنەوە بەم ناوچانە لە روانگەی ئەو واڵتانەی کە تیایاندانە ،واڵتی چین لە ناوچەی رۆژھەاڵتی ئاسیا تا رادەیەک ھەژارە بە نەوت ،کە واڵتی چین تا کاتی ئێستا لەتوانایدا نەبووە رۆژانە زیاتر لە ( )٣.٠٠٠.٠٠٠سێ ملیۆن نەوت بەرھەم بێنێت .کە لەکاتی ئێستادا نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت ھاوردە دەکات کەچی تاکو ئێستاش واڵتی چین رەژووی بەردیی لە زۆر لە بوارەکاندا بۆ بەرھەم ھێنانی وزە بەکاردێنێت .لەوانەیە تارادەیەک واڵتی ئەندەنوسیا لەکاتی ئێستادا تاکە واڵتی دەوڵەمەندی نەوت و گاز بێت .ئەوە لەگەڵ دەسەاڵتدارێتی بڕونای و بڕێکی کەمیش لە بوڕما و مالیزیا و ئوسترالیادا ،بەاڵم واڵتی ھیند تاکو ئێستا نەیتوانیوە رۆژانە زیاتر لە ملیۆنێک و نیو بەرمیل نەوت بەرھەم بێنێت و نزیکەی ١/٣ی پێداویستیەکانی ھاوردە بکات .بەپێی ئەو زانیاریانەی کە تا ئێستا لەبەردەستدان ئاماژە بە ئەگەری دابەزینی نەوتی بەعەمباربوی ئەندەنوسیا دەکەن لەدوای ٩ساڵی داھاتوودا. ھەروەھا دابەزینـی نەوتی بەعەمباربووی چیـــن لەدوای نزیـکەی ٢٠ساڵدا ،ئەوە لە کاتێکدا ئەگەر بێت و بەچەندین ملیـارات دۆالر لە گـەڕان بەدوای نـەوت و دەرھێنانیدا خـەرج نەکـەن. ئەوەیە وایکردووە کە بڕی تێچووی ھاوردەکردنی نەوت ھەرزانتر بێت وەک لەو پارە زۆرەی کە دەبێ لە دۆزینەوەو دەرھێنانیدا خەرج بکرێت .واڵتانی خاوەن پەیمان بۆ گۆڕانیان بۆ ھێزی جیھانی بەشێوەیەک یاخود بەشێوەیەکی تر لە رۆژھەاڵتی ئاسیادا بریتیین لە ھەریەک لە واڵتی چین و واڵتی ھیند .کەوا ئەم دوو واڵتانە لە داھاتویەکی نزیکدا پێویستیان بە ھاوردەکردنی بڕێکی زۆری نەوت ھەیە. Analytical, academic, quarterly Magazine
13
83
بههاری ٢٠١٦
ناوچـەی رۆژئاوای ئاسیا دەوڵەمەندترین شوێنی جیھانە لەرووی نەوتی دۆزراوەوە، کە بە پێوەری واڵتان لەپێشتردا باکوری ئەو ناوچەیە بریتیی بوو لە یەکێتی سۆڤیەت و باشوورەکەشی بریتیی بوو لە کەنداوی عەرەبی – فارسی .کەچی ئێستا دوای لێکھەڵوەشـانی یەکێتی سـۆڤیەت ھەر لە ساڵی ١٩٩١وە باکوری ئەم ناوچەیە بوو بە روسـیا لەگەڵ ئەوەی کە کێڵگەکانی دەکەونە باکـوری رۆژھەاڵتی ئاسـیا ،ھەروەھا قـەوقاز و واڵتانی دەریـای قەزویـن لە ناوەڕاسـت ،ھەروەھا کەنـداوی عەرەبـی – فارسـی لە باشـوریەوە . ملمالنێی نێو دەوڵەتی لەسەر نەوت و گاز (& International fight on oil :)gas خەڵکێکی زۆر وا پێشبینیان دەکرد کە لە دوای کۆتایی ھاتن بە جەنگی سارد و کۆتایی ھاتن بە ملمالنێی ئایدیۆلۆژی لەسەر سروشتی سیستەمی ئابووری لە جیهاندا ،سەردەمێکی ئابووری تازە دێتەکایەوە بەجۆرێک کە تێیدا ملمالنێیە جیۆستراتیجی و جیۆسیاسیەکان بەشێوەیەکی گشتی بەرەو الوازبون دەچێت ،لەبارەی نەوتیشەوە بەشێوەیەکی تایبەت، ئەویش بەو حیسابەی کە ماددەیەکی بازرگانیە لەنێوان زۆر مادەی تردا کە تایبەتە بە ھێنانەدی ئامانجی خاوەندار و دەرھێنەرەکەی .کە لەگەڵ نەبوونی توانا بۆ کەمکردنەوەی ملمالنێیە ترسناکە بازرگانیەکەی لەسەر قازانجە زۆرەکەی ،لە سااڵنی دواییدا وا دەبینرێ کە نەوت بەو سیفەتەی کە بریتییە لە ماددەیەک کە پەیوەستە بە جوگرافیاوە ھێشتا بریتییە لە سەرچاوەیەک لە سەرچاوەکانی جیۆستراتیجیای نێو دەوڵەتی .ئەوەش بەھۆی گرنگیە لەڕادە بەدەرەکەی لە کۆی کردارەکانی گەشەپێدان کە دونیای سەردەم بەخۆیەوە دەبینێ .نەوت کلیلی گەشـەپێدان و پێشکەوتن و پەرەسەندنی ماددیە ،بە کەمترین تێچـو لە کاتی ئێستادا ،یەکێک لە پێـوەرەکان بۆ پێوانی ئاستی گەشەپێدان لە ھەر واڵتێکدا بریتییە لە بـڕی بەکاربردنی نـەوت لەالیەن ئەو واڵتـەوە .شایانی باسە نزیکەی رێژەی %٧٥لە نـەوت و گازی عەمبارکـراوی جیـھان لەو الکێشـە نەوتیەدایە کە لە سنووری باشووری روسیای فیدرالیەوە بەرەو دەریای فارسی درێژدەبێتەوە. ئەنجامەکانی جەنگی دووەمی جیھانی بووە ھۆی دیاریکردنی داھاتووی نەخشەی ھێز لە جیهاندا ،کە بووە ھۆی پاشەکشەی بەریتانیا و پێشڤەچوونی ویالیەتە یەکگراتووەکانی ئەمریکا وەک ھێزێکی سەرەکی و جێگرەوەی بەریتانیا لە ناوچـەی نـەوتدا .کە بەکاربردنی زۆری نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکی لەماوەی نزیکەی سەدەیەکدا وای لە ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد کە بەدوای دۆزینەوەی سەرچاوەیەکی تازەی وزەی نەوتدا بگەرێت کە لە نیمچە دورگەی عەرەبی – فارسیە .کە لەگەڵ سەرکەوتنی ئەمریکا بههاری ٢٠١٦
13 84
Analytical, academic, quarterly Magazine
بۆ سەرەوەی ھێزی رۆژئاوایی ،کارگەیشتە ئەوەی کە تەنھا دەست بەسەرداگرتنی نەوت نەبێتە تاکە ئامانجی پالنەکانی ئەمریکا ،بەڵکو ئامانجی ئەمریکاپەیوەست بوو بە ئامانجێکی ستراتیژی گرنگ کە ئەویش دەست بەسەرداگرتنی درێژبوونەوەی نەوتە بە رۆژئاوای ئەوڕوپا تا بێ الیەنیان لە جەنگی ساردی نێوان ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتدا ھەبێت ،ھەروەھا رێگرتن لە یەکێتی سۆڤیەت بە گەیشتنی بە سەرچاوەکانی نەوتی عەرەبی ،ھەروەھا دورخستنەوەی ژاپـۆن و چین بۆ بیرکردنەوەیان لە ھەوڵدانێکی لەم جۆرە . بەمجۆرە ،بەدرێژایی چوار دەیە لە جەنگی سارد ،ئیتر ناوچەی نیمچە دوورگەی عەرەبی -فارسی وەک یەکێک لە فاکتەرە سەرەکیەکان لە ملمالنێی نێوان ھێزەکاندا مایەوە .ئەویش لەژێر رۆشنایی ئەوەی کە ئەم شوێنە بریتییە لە تاکە شوێن لە جیهاندا کە گەورەترین نەوتی عەمبار بوو لەخۆی بگرێ و کە بتوانرێ لەالیەن جیھانی رۆژئاواوە دەستی بەسەردا بگیرێت .ئەوە لەگەڵ ئەوەی کە زانیاری لەبارەی زۆری نەوتی عەمباربوو لە کێڵگەکانی سیبریا و دەریای قەزوین لە زەویەکانی سۆڤیەتدا ھەبوو، کەچی ئەم زانیاریانەی تایبەت بە نەوتی عەمباربوەوە نەزانـراو بوو تەنھا لەالیەن دەسەاڵتی سۆڤیەتەوە نەبێت .ھەروەھا ھەمان حاڵەت بۆ دەنگـــۆی ئەوەی کە لەبـارەی عەمباری زۆری نـەوت لە دورگەی مەکسـیکدا دەگوتـرێ ،کە لەم بارەیـــەوە پێشتریش و ئێســـتاش بێ دەنگیی لەسەر راســـتیەتی زانیاریەکانی تایبـەت بەم بابەتـــەوە ھەیە . پەرچـە کرداری ئەمریکا بەرامبەر بە داگیر کردنی کوێت لەالیەن رژێمـی عێڕاقەوە لە ساڵی ١٩٩٠دا ،ئەوەی دوپات کردەوە کە ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەو ھەواڵنە بێدەنگ نابێت کە لەالیەن الیەنێکی ناوخـۆی رۆژھەاڵتی ناوەراست یاخود ھەر الیەنێکی نێو دەوڵەتیەوە ھەوڵی ئەوە بدرێت کە دەست بەسەر عەمبارە نەوتەکانی نیمچـە دورگەی عەرەبی – فارسیدا بگرێت ،بەپێی باس و لێدوانەکانی ناوەندە ئەمریکیەکان، لە ساڵی ( )١٩٨٠بەوالوە دورگەی عەرەبی جێگەی «بەرژەوەندی نەتەوەیی» ویالیەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە .کە لەم بارەیەوە مەبدەئی کارتەر جێبەجێکردنێکی پڕاکتیکانەی ئەم سیاسەتەی دەگەیاند ،کە دورگەی عەرەبی گۆڕدرا بۆ دەریاچەیەکی سەربازی ئەمریکی کە ھەر کاتێک نیازی بێ و بەپێی رێکەوتنەکانی کە لەگەڵ واڵتانی دورگەی عەرەبیدا ئەنجامی دەدات بە ھێزە سەربازیەکەیەوە تێیدا ئامادە دەب ێت . ھەروەھا روخانی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١دا ،کە بە شـێوەیەکی دراماتیکی رۆلی لە کرداری ھێنانە خوارەوەی نرخـی نەوتدا ھەبوو ،ھەروەھا رۆلـی ھەبوو لە داڕوخانـی باری ئابووری ئەم واڵتە زلھێزە و ئەوەش بووە ھۆی لێکھەڵوەشانی رۆژھەاڵتی Analytical, academic, quarterly Magazine
13
85
بههاری ٢٠١٦
ئەوروپا و باشووری ئاسیا لە روسیا .ھەروەھا درێژبوونـەوەی پەیمانی ئەتڵەنتی لە رۆژھەاڵتی ئەوڕوپا و واڵتانی تازە سەربەخۆبووی ئاسیا یان لەرێگەی بەئەندامبوونی تەواوی ھەندێک لە واڵتان یاخـود رێکەوتننامە ھاوبەشەکانی کە واڵتانی ئاسیا لەگەڵ پەیماننامەدا بەستابوویان ،کەوا ئەوەش تەئکیدی ھەبوونی ستراتیژیەتی ئەمریکی بە پلەیەکی سەرەکی و ئەوڕوپی بەشێوەیەکی گشتی دەکاتەوە کە ئامانجەکە لێنەگەڕانی روسیایە بە گەڕاندنەوەی ئەو رۆلەی کە پێشتر لە ناوچەکەدا ھەیبوو لەم واڵتانەدا . سەرەڕای ئەوەی کە واڵتانی رۆژھەاڵتی ئەوڕوپا بەربەستن لەبەردەم ھەر ئەگەرێکی فراوانبوونی روسی لە داھاتوودا ،بەاڵم واڵتانی ناوەڕاستی ئاسیا یاخود واڵتانی قەوقاز و دەریای قەزوین کە ھاوکات لەگەڵ ئەوەی کە بەربەستن ،کەچی خاوەن سامانی نەوتن و ئەوەی دەست بەسەر ئەم سامانەدا بگرێت و کۆنترۆڵی بکات ئەوا ھێزێکی ئابووری گەورەی وەدەست دەکەوێت ،کەوا ئەوەش ئەو ھێزەیە کە یەکێتی سۆڤیەتی جاران ئەوەی وەدەست نەھێنا یاخود لەتوانایدا نەبوو وەدەستی بێنێت .لەم رووەوە ئەم واڵتە تازانەی ئاسیا ،واڵتانی کشتوکاڵی و شوانکارەیین و لەرووی ئابووری و کۆمەاڵیەتی و سیاسیەوە دواکەوتون و لە خانەی ئەوەی کە بە «جیھانی سێیەم» ناسراوە پۆڵێن دەکرێن .ئەمە بەبەراورد لەگەڵ واڵتانی رۆژھەاڵتی ئەوڕوپا کە بە واڵتانی «جیـھانی دووەم» پۆڵێـن دەکرێن .لەبەرئەوە لەرووی جیۆپۆلیتیکیەوە لەو الکێشەیەدان کە لە باشووری روسیاوە درێژ دەبێتەوەو لە لە باشووری کەنداوی عەرەبی – فارسی کۆتایی دێت .کەوا ئەوە الکێشەی واڵتانی دەوڵەمەند بە نەوت و گازە.کە نە سەرمایە و نە تەکنۆلۆژیا و نە توانستی سیاسی و ئابووریان نیە بۆ کۆنترۆڵکردنی سامانەکانیان. لەبەرئەوە ،ملمالنێی ھێزە نێو دەوڵەتیەکان کە ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەوڕوپا لە پاشان روسیا و چین لەخۆدەگـرێ لەسەر ئەم الکێشەیە لە داھاتویەکی نزیکدا بەرزدەبێتەوە .بەردەوامبوونی ئەو ھێزە یەک جەمسەریەی کە ئێستا ھەیە ئەوە دەگەیەنێ کە ویالیەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تاکە دەسەاڵتدارە لەسەر ئەم ھاوکێشەیەدا .بەاڵم گۆڕانی سیستەمی نێو دەوڵەتی بۆ سیستەمی چەند ھێزێک ئەم الکێشەیە دابەش دەکات بۆ چەندین ناوچەی لێک جیـاوازی کاریگەر بەھەریەکێک لە ھێزەکان .ھەوڵی چـڕ و بەردەوامی ویالیەتە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی سیستەمی تاکە ھێز و نەگۆڕانـی بۆ سیستەمی چەند ھێزێـک مانای کارکردنی ئەمریکایە بۆ تەواوکردنی دەسرۆیشتوی و خۆسـەپاندنیەتی بەسەر ئەم الکێشـە نەوتیەدا کە لە ئێستادا دەسڕۆیشتوی بەشی باشوریەتی .کەچی پێویسـتە ژمارەیەکی زۆری گرفتە ھەڵواسراوەکانی چ ئەوانەی ناوچەی دورگەی عەرەبی -فارسی ،چ ئەوانــەی ناوچـــەی دەریـــای قەزویــن و ناوچـــەکانی کە دەوریان داوە چارەسـەر بکرێت . بههاری ٢٠١٦
13 86
Analytical, academic, quarterly Magazine
کە لە نیمچە دورگـــەی عەرەبی – فارسی کێشە لەسەریەک کەڵەکەبووەکانی واڵتی فشـەڵی عێراق ،ھەروەھا حاڵەتی واڵتی ئێـران کە لە زۆر رووەوە نەگونجاوە لەگەڵ سیسـتەمی تازەی جیھانی و ھەروەھا کێشەی بەردەوامـی عەرەبی – ئیسڕائیلی و لەالیەکی دیکەوە کێشـەی واڵتی تورکیا لەگەڵ واڵتانی عەرەبی رۆژھەاڵتی ناوەڕاست و ناوخۆیـی و ...ھتد .ھەروەھا ئەوەی لەبارەی دەریای قەزوینەوەیە ،کۆسپەکانی سروشتی جیۆگـرافی ناوچەکە کە وادەخوازێت گواستنەوەی نەوت بە رێگەی بۆریەوە رابکێشرێت نەک لەرێگەی تانکەرەوە ،کە ئەوە پێویستی بە باڵوبونەوەو تەشـەنەکردنی جێگیری سیاسـی و چارەسەری کێشەی نێوان ھەریەک لە ئازەربایجان – جۆرجیـا و ئەرمینیا – تـورکیا و دورخستنەوەی چین لە کازاخستان و رێکخستنی پەیوەندی نێوان ئێران و تورکمانستان ،ھەروەھا چارەسەرکردنی کێشەی ئاڵۆزی ئەفغانستان و دورخستنەوەی روسیا لە ھەموویان ،ئەوە سەرەڕای پێویست بوونی ھاوسەنگ کردنی رۆلی فرەنسا ھەیە. پێداگری ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر راکێشانی بۆری نـەوت بەتێپەڕبوون بە رێگەی رۆژئاوا ،واتا بەتێپەڕبوون بە بۆسـفۆڕ یاخود بەسەر وشـکانی تـورکیادا پێویستی بە چارەسەرکردنی گشت کێشەکانی قەوقـاز و تـورکیا ھەیە .کە حاڵەتێکی لەم جـۆرە دەبێتە ھۆی زیاتربوونی گرنگیەتی دەریای ناوەڕاست بەشێوەیەک کە پێشتر لە سەردەمی تازەدا ئەم گرنگیەی بەخۆیەوە نەبینیبێ ،کە لەو کاتدا دەریای ناوەراست دەبێتە دەریاچەی نـەوت و ئەو دەریاچەیەش پێویستی بە جێگیری سیاسی ھەیە، کە ئەوەش مانای سەرەتای چاکـردنی ملمالنێی عەرەبی – ئیسڕائیلیە ،بەوپێیەی کە زۆربـەی ملمالنێیەکان کە فەڵەستینی – ئیسڕائیلی و سوری – لبنانی و بە پلەی دووەم میسری – لیبیە لەسەر کەنـــاری دەریـای ناوەڕاستدا . کە ئەوە ھەڵکشانی ھاوپەیمانی ئەتڵەنتی دەگەیەنێ بەرەو دەریای ناوەڕاست ،کە لە سیماکانی ئەوە ئەو ھەوڵەیە کە بۆ ئەوە دەدرێ کە قوبرس بەھەردوو بەشەکەی یۆنانی و تورکی بکرێتە ئەندام لەم ھاوپەیمانێتیە .کە ئەوەش ھەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی واڵتی تـورکیا و بەھێزکردنی شوێنگەکەیەتی لەرووی ھەرێمیەوە .ھەروەک چارەسـەرکردنی کێشەی نەتـەوەی کورد لە کوردستانی باکـوور دەبێتە خاڵێکی وەرچـەرخانی زۆر گـەورە بۆ گـۆڕانی واڵتی تـورکیا لە سەر ئاسـتی جیهاندا و بوونی بە ئەنـــدام لە ھاوپەیمانی ئەتڵەنتـی و بوونی بە ئەندام لە یەکێتی ئەوڕوپا ،بەاڵم ئەوەی دوایی واتا بوونی تورکیا بە ئەنـدام لە یەکێتی ئـەوڕوپا رێی تێناچـێ و ئەسـتەمە ،چونکە چارەسەرکردنی کێشەی نەتەوەی کـورد لە کوردستانی باکـوور لەالیەن حکومەتی تـورکیاوە کارێکی زۆر ئەستەمە و ھەردەم دەسەاڵتدارێتی تورکیا ئەم مەسەلەیە بە لەناوچوونـی تورکیا ھەژماردەکەن و ئەوان ئەمە بە لەبەینبـردنی ستراتیژیەتی تـورکیا دادەنێن .لەالیەکی ترەوە ،کێشەی Analytical, academic, quarterly Magazine
13
87
بههاری ٢٠١٦
تۆپۆگرافی لە واڵتە نەوتیە رۆژھەاڵتیەکانی قەزوین وادەخوازێت کە باشترین و ئاسانترین رێگە بۆ گواستنەوەی نەوت بریتییە لە راکێشانی نەوت بە خاکی ئێراندا .کە بۆچونی ئێران بۆ ئەم ھەڵبژاردنە لەم دواییەدا بووە ھۆی گۆڕانکاری گەورە لە سیاسەتی ئێران، بەشێوەیەک کە ئەگەری گەڕانەوەی ئێران بە ھەڵسانی بە رۆلە تەقلیدیەکەی وەک پۆلیسی کەنداو لەپێناو بەرژەوەندی والیەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەبەرامبەر ئەوەی کە شوێنگەی واڵتی گوێزەرەوەی نەوت و گازی قەزوینی پێبدرێت و چارەسەرکردنی پرسی حاڵەتی یاسایی دەریای قەزوین لەبەرژەوەندی ئەو بەدوور نازانرێت .کە ئەوەش مانای سازبوونی دەسرۆیشتوویی زۆری ئێران بەسەر کەنداودا دەگەیەنێ .ئەو مەسەلەیەی کە واڵتانی کەنداوی عەرەبی بەشێوەیەکی زۆر سلبی پێیەوە کاریگەرن گۆڕانی گەورەی ھاوسەنگی ھێزی ھەرێمایەتیە لەبەرژەوەندی ئێراندا .ھەروەھا ئەگەری سێیەم بریتییە لە دابەشکردنی ھێڵی بۆڕی نەوتی قەزوین بۆ دوو رێگە ،کە رێگەی یەکەم بڕینی نەوتی ئازەربایجانە بە جۆرجیا و تورکیا و بۆ دەریای ناوەڕاست ،ھەروەھا رۆیشتنی نەوت و گازی کازاخستان و تورکمانستان لەرێگەی ئێرانـــەوە بۆ کەنداوی عەرەبی – فارسی. ئەوەی تایبەتە بەم ھەڵبژاردنە ئیفادەی ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە ئەوەش بەھۆی ئەوەی کە قەتیس نەکردنی گشت رێڕەوە نەوتیەکان لە تەنھا یەک رێڕەودا کە ئەویش کەنداوی عەرەبی – فارسیە ،کەچـی ئەم ھەڵبژاردنـە پێویستی بە قەبوڵکردنی ئێران ھەیە لەبەرامبەر ئەو دەسڕۆیشتنەی کە لەو کاتدا ئەمریـکا لە ناوچەکەدا دەیبێت. کە ئەوەش لە ئەگەری دەسترۆیشتنی ئێران – ئیسڕائیل لەسەر کەنداودا کەم ناکاتەوە . بەاڵم ئەگەری چـوارەم نەبونی توانای ویالیـەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە چارەنوسـی نەخشـەی بـۆڕی نـەوتی قەزوینـی ،ئەوەش بەھۆی بۆ نموونـە توانای روسـیا لە گێڕانـەوەی الیەنگیـری واڵتانی قەزویـن بۆخـۆی کە ئەوەیان ئەگەرێکی الوازە ،یاخود ئاسـتەنگ خستنەبەردەم ھەوڵـەکانی سـەپاندنی بارێکی جێگیـر لە ناوچـەی قەوقـاز و دەریای قەزویـن کە ئەوەیان ئەگەرێکی بەھێـزە .کە ئەوە وادەکات ویالیـەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاڵبنێت بۆ فراوانتـرکردنی دەسەاڵتەکانی بەسەر کەنداوی عەرەبی – فارسی، ھەروەھا بەرپەرچدانـەوەی ھەر ھەوڵێکی روسـیا بۆ چونـە نێو رۆژھەاڵتـی ناوەڕاسـت لەرێگەی ئێـران یاخـود عێـراقدا .کە سەرەڕای بەھێزکردنی رۆلی ئیسڕائیل ،بەستانەوەی کرداری چارەسەرکردنی ملمالنێی عەرەبی – ئیسڕائیلی بە دووری دورکەوتنەوەی واڵتانی عەرەبی بە دیاریکراوی لە روسیاوە .کەوا ئەم ئەگەرە وێنەیەکی کاڵتـر لە جـەنگی سـاردی رابردوو دەگەیەنێ .ھەروەھا لە چوارچێـوەی ئەگەرەکانی نەبوونی تـوانای ویالیـەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدیاریکردنی چارەنوسی نەخشـەی بۆڕی نەوتی قەزوینیدا، ئەگەری پێنجەم ھەیە ،کە بریتییە لە توانستی چین لە درێژکردنەوەی کاریگەرێتیەکەیدا بههاری ٢٠١٦
13 88
Analytical, academic, quarterly Magazine
بۆ ناوەوەی واڵتانی ناوەڕاستی ئاسیا و نەوتی قەزوین .ھەروەھا خرانی ناوچەکە بۆنێو ملمالنێی روسی – چینی لەالیەک و ملمالنێی ئەمریکی – روسی و ئەمریکی – چینی لەالیەکی دیکەوە .لەگەڵ ئەوەی کە ئەوەیان ئەگەرێکی الوازە ،ئەوەش لەژێر رۆشنایی سروشتی ئێستای سیاسەتی چینی کە پشت بە ھێواشی و ئارامی دەبەستێ .کەوا چیـن خـۆی ناخاتە نێو موغامەرەیەکی گەورەوە ،ھەروەھا ئەم ئەگەرەش رەنگدانەوەی نیگەتیڤانەی لەسەر رۆژھەاڵتی ناوەڕاستدا دەبێت ،ھەروەھا رەنگدانەوەی نێگەتیڤانەشی لە چارەسەری گشتی کێشەی نێوان عەرەب و ئیسڕائیلدا دەبێت .لەوەی رابردوودا روندەبێتەوە کە بەشێوەیەکی گشتی چارەسەری کێشەی نێوان عەرەب و ئیسڕائیل ھەروەھا پرسی فەڵەستین لەپێشەوەی ھەمویانەوە بەشێوەیەکی کاریگەر پەیوەستە بە پەرەسەندنە ستراتیژیەکانی کە کاریگەرێتیان بەسەر ناوچەی رۆژھەاڵتی ناوەڕاستدا ھەیە کە نەوتی دەریای قەزوین فاکتەرێکی تازەی گرنگە لە ھاوکێشەکەدا .ئایا واڵتانی دەریای قەزوین کامانەن ؟ سێ واڵتی تازە ھەیە کە گرنگی نەوتیان ھەیە لەنێوان واڵتە ئاسیاییە تازەکاندا ،ئەوانیش بریتیین لە ئازەربایجان و کازاخستان و تورکمانستان ،کە ھەرسێ واڵت دەکەونە کەنار دەریای قەزویـن و لەرووی گرنگیەوە لەدوای ئەوانـــەوە ئۆزپاکستانە ،ئەم سێ واڵتە دەوڵەمەنـدن بە نـەوت و گاز ،ئەوە لەگەڵ ئەوەی کە بـــڕی نەوتی عەمباربووی باوەڕپێکــراو و باوەڕپێنەکراو تێیاندا تا ئێستا لەژێر رکێفی ئەو رێگەیـــەن کە بەھۆیەوە چارەسـەری بارە یاساییەکەی دەریـای قەزوینـی پێدەکرێت، ئەوە سەرەڕای کردارەکانی روپێـــوی و دۆزینـەوەیی کە تا ئێستا لە سەرەتایدایە . گرنگی نەوت لە داھێنانی ئۆتۆمبێل: تا ساڵی ١٨٨٦بەرھەم ھێنانی سەرەکی نەوت تەنھا بریتیی بوو لە بەرھەم ھێنانی ( )keroseneبۆ مەبەستی بەکارھێنانی بۆ روناک کـردنەوە ھەروەھا بەرھەم ھێنانی کەمێک لە رۆنی ئەو بزوێنەرانەی کە بە ھەڵم کاریان دەکرد کە لەو سەردەمدا ئەم جـۆرە بزوێنەرانە بەشێوەیەکی زۆر بەکار دەھێنران .کەچی لەدواییدا لە ساڵی ١٩٨٥دا کارل بنزی ئەڵمانی دەستی کرد بە دیزاییـن کردن و داھێنانی یەکەم ئۆتۆمبێلی خـۆی کە بەھـۆی جولێنەری سوتێنەری ناوەکی کاری دەکرد بۆ ئەوەی ھەڵسێ بە تۆمارکردنی (براءە االختراع) لە ساڵی ١٩٨٦دا بۆ ئەوەی ببێتـە یەکـەم ئۆتۆمبێل لە جیهاندا. لە دوای ئەوەوە ھەریەک لە رۆدۆلف دیزل و کۆتلەب دیملەری ئەڵمانی و ھنری فۆردی ئەمریکی دەستیان کرد بە بەرھەم ھێنانی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆئەوەی بەشێوەیەکی خێرا بەکارھێنانی ئۆتۆمبێل باڵوبێتەوە ،کەوا ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی کە خواست بۆ دەستکەوتنی سوتەمەنی کارپێکەری ئۆتۆمبێل بەرزبێتەوەو ھەروەھا بەرزبونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو بەشێوەیەکی گەورە ،ھەروەھا لە دەوروبەری چەند ساڵێک Analytical, academic, quarterly Magazine
13
89
بههاری ٢٠١٦
پێش جـەنگی یەکەمی جیھانی بەکارھێنانی بزوێنەرەکانی سوتێنەری ناوەکی لە ترێلە و ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەو فڕۆکە و باخیرە و ئامێرە کشتوکاڵیەکان و کارخانەکان و ..ھتد .کە گشت ئەو ھۆکارە بەھێزانە بونە ھۆی سەرھەڵدانی پێشبڕکێی نێوان واڵتانی پیشەسازی بۆ وەدەست کەوتنی ئیمتیازاتی گەڕان بەدوای نەوت و دۆزینەوەی سەرچاوەکانی .ھەروەک نـەوت بووە سەرەکیترین پێداویستی ستراتیژی واڵتـانی زلھێزی جیھان لەو کاتدا لەپێناو وەدەست کەوتنی گەڕەنتی لە کارپێکردنی ئامێرە جەنگیەکانیان وەک تانک و تۆپ و باخیرە و فرۆکە جەنگیەکان و ...ھتد .بۆ بردنەوەو سەرکەوتن لەو ناکۆکیەی کە بەر لەجەنگی یەکەمی جیھانیدا لە ئارادابوو. جیـــۆلۆجیای پەتـــــــڕۆل – :Geological petroleum بۆئەوەی ئێمە لەبواری نـــەوت و گاز ( )petrolدا زانیاریمان ھەبێت و بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە لە بواری نـــەوتدا دەخوێنن یان کار دەکەن پێویستە بەشـێوەیەکی گشـتی زانیاریان لەسەر جۆرەکانی بـەرد و ئەو بەردانـەی کە خاسـیەتی ئەوەیان ھەیە ببنە عەمباری کۆبونەوەی نەوت ( )oil reservoir rocksھەبێت ،ھەروەھا ئەو گۆڕانکاریە جیۆلۆجیانەی کە لەنێو ناخی زەویدا روودەدات ،واتا جۆرەکانی بەرد و بارودۆخی جیۆلۆجی و گۆڕانکاریە جیۆلۆجیەکانی نێو ناخی زەوین کە کاریگەرێتی تەواویان لەسەر سروشت و شـوێنی ئەو نەوت و گاز و ئاوەدا ھەیە کە ئێمە لەنێو چینە جیۆلۆجیەکاندا دەریان دێنین.
بههاری ٢٠١٦
13 90
Analytical, academic, quarterly Magazine
پۆڵێنکردنی بـەرد – :Rock classification بەپێی لێکۆڵینەوە زانستیەکان بـــەرد Petrologyلە سەدەی نۆزدەی زایینیدا، بەتایبەت ئەوەی کە پەیوەستە بە پێکھاتە کانزاییـەکەی ،بەپێی چۆنیەتی دروستبوون و پێکھاتەکەی دابەش دەبێت بۆ: • بەردی ئاگرین (.) Igneous rock • بەردی نیشتوو (.)sedimentary rock • بەردی گۆڕراو (.)Metamorphic rock بەردی ئاگرین بەردی سەرەتایی کریستاڵبووی گشتیە ،یان بە رەقبوونی ھەندێ لە ماددە بەردیە شلەکاندا کە خاوەن پێکھاتەیەکی ( )textureپتـەوو لەژێـر پلەیەکی گەرمی بەرز لە ناخی زەویدا کە بە ( )Magmaناو دەبرێت .یاخود لە ئەنجامی ھاوێشتنی ھەندێک لەم مادە تواوانە بۆ سەر رووی زەوی یان کەمێک لەژێرەوەی زەوی یاخود لەژێر قواڵیی زەریاکانەوە لەشێوەی شلەی بورکانی ( )Lava Flowsدا دروست دەبێت. بەاڵم بەردی نیشتوو ( )Sedimentary rockبریتیین لە بەردی الوەکی و لە بەردی کۆنترەوە بەھۆی کرداری داخوران و پڕۆسەیەکی دوورو درێژی جیۆلۆجیـەوە دروست بووە ،لە پاشان لەژێر بارودۆخێکی ئاسایی لە پاڵەپەستۆ و پلەی گەرمی لە دوای ئەوەی کە پارچە بەردەکان لە نێو ئاوو ھەوادا ھەڵواسرابوون پارچە بەردەکان دەنیشن ( )sedimentationکەوا ئەم بەردە نیشتوانە لە ساتی دروستبوونیان و دوای داخـوران و گۆڕانکاری کیمیایی بەسەریاندا کە چاالکیە ئۆڕگانـی و ئۆکسدێیشن و کەمبونەوەو ( )carbonatingو شیبونەوەو توانەوە بە ئاو و داخورانی فیزیاوی و لە کشانیان بەھۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و ھاتنەوەیەکیان بە نزمبونەوەی پلەی گەرمی و یاخود وردبوون ،یان بەستانی ئاو لەنێو قڵیشـەی بەردەکاندا ،ھەروەھا کاریگەرێتیە میکانیکیـەکان بەھۆی جوڵەی توێکڵی زەوی و بـەردی نیشتوەوە یاخود نیشتوی دەریایی کە لە حـەوزی دەریـا و زەریاکاندا دەنیشێت یاخود ئەو نیشتوانەی کە لە کیشوەرەکاندا روودەدات یان نیشتووی ھەوایی ،یان لە نێـو ئاوی رۆیشتودا دروست دەبێت وەک نیشتوی نێو روبارەکان و نیشتوی دەریاچە و سەھۆڵ بەندەکان. ھەروەھا بەردی گۆڕراو لەژێر زەویـەوە دروست دەبێت ،کە لەژێر کاریگەرێتی فاکتەرەکانی پاڵەپەستۆ و پلەی گەرمی و ھەندێک گیراوەدا بەسەر بــەردە کۆنترەکاندا وەک بـەردی نیشـتوو یان ئاگـری یاخـود لە بەردی گـۆڕراوی ترەوە دروست دەبن .کە ئەوەش دەبێتە ھۆی گۆڕانی پێکھاتە کانزاییەکەی ( )mineral compositionو تێکسچەرە بەردیەکەی (.)rock texture بەردی نیشـتوو نزیکەی %٧٥سەر رووی زەوی دادەپۆشێت ،بەاڵم تەنھا دەکاتە Analytical, academic, quarterly Magazine
13
91
بههاری ٢٠١٦
نزیکەی %٥لە قەبارەی گشتی توێکڵی زەوی تا قواڵیی گەیشتن بە ١٦کیلۆمەتر. ھەروەھا بەردی نیشتوو بەوە جیادەکرێتەوە کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا زۆر جۆری جیاوازی لە گیانەوەرە بەردبووەکان ( )fossilsتێدایە کە لە زۆر حاڵەتدا و لە زۆر شوێندا بەھۆی کۆبونەوەی ماددەکان و نیشتوە ئۆڕگانیکەکان دروست دەبن (گیانەوەرە بەردبوەکان ئەو زیندەوەرانەن کە بەر لە ملیۆنان ساڵ پێش ئێستا ژیاون و راستەوخۆ دوای مردنیان لەنێو چینە بەردە نیشتوەکاندا داپۆشراون بەشێوەیەک کە داپۆشرانەکە دابڕاوبێت لە ئۆکسجین و ھەروەھا دەبێ لەژێـر پاڵەپەستۆیەکی زۆردا بێت و دوای مانـەوەیان بە ملیـۆنان ساڵ لەنێـو چیـنە جیۆلۆجیـە نیشـتوەکاندا رەق بوون و شـێوەی بەردیان وەرگرتووە ،ئەم گیانـەوەرە بەردبـوانە سوودی زۆریان لێ وەردەگیرێت بۆ زانینی تەمـەنی پێکھاتە جیۆلۆجیـەکان و تەمـەنی خـودی گیانـەوەرە بـەردبووەکان و ھەروەھا بە چەندین نھێنـی تری جیـۆلۆجی کە بۆ ئەمڕۆی ژیانی مرۆڤایەتی زۆر پێویسـتن، ھەروەک ئەوە حاڵەتی چینەکانی رەژووی بەردینیشە یاخود چیـنە بیتیومینە ئەندامیەکان لە ئاوی دەریا و زەریاکاندا .شایانی باسە لەرێگەی لێکۆڵینەوەکانی کە لەبارەی بەردی نیشـتوەوە ئەنجام دراون زنجیـرەی زەمەنی روداوە بەدوای یەکەکاندا لە مێـژووی گـۆی زەویدا زانراون ،کە زانستی جیۆلۆجیای چینیەکان یاخود زانستی ()stratigraphy پێپلیکانەی جیۆلۆجی دەگەیەنێ کە بەدوای یەکداھاتنی بەردی چینە جیۆلۆجیەکان و سەردەمە جیۆلۆجیەکان دیاری دەکات کە بۆی دەگەڕێتەوە .شایانی باسە بەشێوەیەکی گشتی ژیانی دەریایی بریتییە لە سەرچاوەی سەرەکی پەترۆڵ ،ھەروەھا وادادەنرێ کە چینـە جیۆلۆجیەکانی کە دەوڵەمەندن بە پاشماوەی گیانەوەرە ئەندامیەکانی وەک گیانەوەرە دەریاییە نزمەکان و بێ بڕبڕەکان و قەوزەکان سەرچاوەی دروستکەری پەتڕۆڵن ،ھەروەک ئەو بەردە نیشتوانەی کە ئەستوراییەکی زۆریان ھەیە و سروشتەکەیان بریتییە لە بەردی پڕ بۆشایی ( )porous rocksبە باشترین جۆری بەردی عەمباری نەوت ( )Oil Reservoir Rocksدادەنرێت. بنچینەی دروستبوونی نەوت :Oil forming fundament - نەوت لە سەردەمە جیۆلۆجیە کۆنەکاندا لە دارستانە چڕوپڕەکانی کە لە ھەندێک شوێنی زەویدا ھەبووە دروست بووە ،ھەروەھا لە گیانەوەرە ھەڵواسراوە دەریاییەکان و رووەکە ئاویەکان .داپۆشرانی ئەم مـاددە ئەندامیانە بۆ ژێر چینە جیۆلۆجیەکان لەژێر پاڵەپەستۆیەکی ئێجگار زۆردا بە دابڕانیان لە ئۆکسجین و بە تێپەڕبوونی ملیۆنان ساڵ گۆڕدران بۆ نەوت. پەترۆڵ Petroleum -چیە ؟ بههاری ٢٠١٦
13 92
Analytical, academic, quarterly Magazine
پەترۆڵ ( )Petroleumوشەیەکی التینیە پێکدێت لە دوو وشەی لێکدراوی ()Petra واتا (بەرد )Rock -و ( )oleumواتا (نەوت )oil -کە ھەندێک جار بە (زێڕی ڕەش – )black goldناودەبرێت و بریتییە لە شلەیەکی خاوەن چڕی زۆری رەنگ ڕەشی بەرەو سەوزباو ،پەترۆڵ شلەیەکە توانای گڕگرتنی ھەیە بەھۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری ماددەی گڕگرتوو لە شلەی پەتڕۆڵدا .پەتڕۆڵ ھەندێک جاران لە ھەندێک شوێندا لەسەر ڕووی زەویدا بەشێوەی گۆمی نەوت دەردەکەوێت. پەترۆڵ بریتییە لەو شلەیەی کە لە بنچینەدا پێکدێت لە ھایدرۆکاربۆنات و ھەروەھا لە رێژەیەکی کەم لە کبریـت و ئۆکسجین و نایترۆجین ،لە نێو چینە جیۆلۆجیەکاندا دروست دەبێت و کۆدەبێتەوە. نەوتی خاو ( ) Crude Oilیان پەترۆڵ ( ،)Petroleumبریتییە لە مادەیەکی ئەندامی کە لە پاشماوەی رووەک و گیانەوەرانی سەردەمانێکی زۆر کۆنـەوە دروست بووە .ھەروەھا بە سوتەمەنی بەردبـوو ( )fossil fuelناسراوە. ھایدرۆکاربۆن ( )Hydrocarbonsپێکدێت لە گەردیـلەی ھایـدرۆجین و کاربـۆن. پەتڕۆڵ ،سێ حاڵەتی ھەیە کە ئەوانەی خوارەوەن: • شلە ( :)liquidنەوتی خاو (.)crude oil • ھەڵم ( :)vaporگازی سروشتی (.)natural gas • رەق ( :)solidرەژووی بەردی ( ،)coalنەوتی لیتەیی (.)oil sands دۆزینـــەوەی پەتـــرۆڵ – :discovery Petroleum لێکۆڵەرەوانی زانستەکانی جیۆلۆجیا بەھۆی خەریک بونیانەوە بە ئەنجامدانی توێژینەوە زانستیە وردەکانەوە لە بارەی سروشتی چینە جیۆلۆجیەکانەوە کە پەترۆلیان لێیەوە دەردەچێت ،توانیان وردە وردە لە چۆنیەتی دروستبوون و پێکھاتنی پەترۆڵ لە قواڵیی زەویەوە تێبگەن ،ھەروەھا توانیان لەو بارودۆخە تێبگەن کە گونجاوە بۆ کۆبونەوەی پەترۆڵ لە کێڵگەکانی پەترۆڵدا. توێژینـەوە جیـۆلۆجیەکان لە بوارەکانی گـەڕان بە دوای دۆزینەوەو دەرھێنانی سەرچاوەکانی وزە بەتایبەت (نـەوت و گاز) سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستھێناوە .کە تا ئێستا کردارەکانی روپێـوی جیـۆلۆجی بۆ روبەرێکی فراوانی توکێڵی زەوی لەسەر وشـکایی لە کیشوەرەکان و لەژێـر دەریا و زەریاکاندا ئەنجامدراوەو لە ئاکامدا نەخشەی پڕ لە وردەکاری سێ دوری ( )dimension ٣ئامادەکرا کە بەشەکانی ()sections ی ئەم نەخشانە وێنـەی پێکھاتـەی چینە بەردیەکانی توێکڵی زەوی و ئەوەی کە تێیدایە دەردەخات لە کانزا و مـادە خاوەکان بەتایبەت (نـەوت و گازی سروشتی) لە قواڵیی زیاتر لە دەیان کیلۆمەتر ،کەوا ئەم زانیاریانە ھێندە گرنگن کە ناتوانرێت بە Analytical, academic, quarterly Magazine
13
93
بههاری ٢٠١٦
پـارە بخەمڵێنرێن و زانیـاری تەواو نھێنین .کە لەسەر بنچینەی ئەم زانیاریە زانستیانەدا واڵتانی پیشەسازی بۆ کاتەکانی کورت خایەن و درێژخایەن کار لەگەڵ حکومەتەکانی ئەم واڵتانەدا دەکەن کە کە سەرچاوەکانی وزە و کانزاو مادە خاوەکانیانی تێدایە ھەروەھا لە کانزا زۆر بە نرخەکانیش . ئایا عەمبارەکانی نەوت چۆن دەدۆزرێنەوە - How to find oil & gas traps؟ ھەڵکەندنی بیر بۆ دەرھێنان و بەرھەمھێنانی نەوت یان گاز ،کارێکی ئاسان نیە و پارەی زۆری پێویستە ،بۆیە کۆمپانیاکانی نەوت بەرلەوەی دەست بکەن بە ھەڵکەندنی بیر پالنێکی تێروتەسەل دادەڕێژن لەپێناو ئـــەوەی کارەکەیان سەرکەوتوو بێت ،لە سەرەتادا دەست دەکەن بە دروستکردنی نەخشەی ٣دووریی ()dimension ٣ بۆ بەرد و پێکھاتە جیۆلۆجیەکانی ژێر زەوی ،ئینجا بەشێوەیەکی تێروتەسەل دەست دەکەن بە دیراسەکردنی ئەم نەخشە ٣دوورییانەی کە زانیاریەکانی بەرد و پێکھاتە جیۆلۆجیەکانی ژێـر زەوی لەسەر جێگیر کراوە و لەسەر ئەم بنچینەیە سەیری ئەگەری ھەبوونی عەمباری نەوت دەکەن لە نەخشەکاندا .بەاڵم ئایا ئەم نەخشانە چۆن دروست دەکرێن ؟ ئایا چۆن ئەوەی لە ژێر زەویدایە دەدۆزنەوە ؟ وەاڵمەکە بریتییە لە بەکارھێنانی (.)seismic waves ئایا ( )Seismic wavesچیە ؟ ( )seismic wavesواتا «شەپۆڵە بومەلەرزەییەکان».کەوا ئەم جۆرە شەپۆاڵنە بریتیین لە شەپۆڵە دەنگ ،کەوا ئەم شەپۆاڵنە دەتوانن بەنێو چینە بەردە جیۆلۆجیەکاندا تێپەڕبن و زۆربەی کۆمپانیاکانی نەوت بۆ ئەم مەبەستە واتا بۆ دۆزینەوەی نەوت ئەم رێگەیە بەکاردێنن ئەویش بە بەکارھێنانی ( )vibrator trucksواتا «لۆری لەرەلەر» کە ئەم ( )vibrator trucksبەئاراستەی خوارەوەی زەوی شەپۆڵی سایزمیکی ( )seismic wavesلێوە دەردەچێت )vibrator trucks( .کە بریتیین لە لۆری یاخود شاحینە بارستاییان زۆر گرانە و بەسەر رووی زەویدا دەڕۆن و دەگەڕێن و لەسەر رووی زەویەوە لەرەلەر دروست دەکات و بەمەش ئەم لەرەلەرە شەپۆڵێک بەرەو چینە بەردە جیۆلۆجیەکانی خوارەوەی زەوی دروست دەکات و لە ئەنجامدا ھەر چینێکی بەردی ھەندێک لەم شەپۆاڵنە دەداتەوە کە بەری دەکەوێت ،شەپۆڵە دراوەکان واتا شەپۆڵە شکاوەکان بەرەو سەرەوە بۆ ئەو ( )geophonesدەگەڕێنەوە کە داندراون و باڵوکراونەتەوە. بههاری ٢٠١٦
13 94
Analytical, academic, quarterly Magazine
ئایا ( )geophoneچیە ؟ ( )geophoneوەک ( )microphoneوایە .لە راستیدا کاری جیۆفۆنەکان بریتییە لە گۆڕینی شەپۆڵەکان بۆ ئاماژەی ئەلیکترۆنی (.)electrical signals ئامێری تۆمارکردنی لۆریەکە واتا ئامێری تۆمارکردن لە ()vibrator trucks دەست دەکات بە تۆمارکردنی ئاماژە ئەلیکترۆنیەکان .لە پاشاندا کۆمپیوتەر ئاماژە ئەلیکترۆنیەکان دەگۆڕێت بۆ نەخشەی سێ دووری (.)dimension maps ٣ شکانەوەی شەپۆڵەکانی سایزمیک لەنێو دەریاکانیشدا کاری خۆی دەکات ،بەاڵم جیاوازیەکە ئەوەیە لە نێو دەریاکاندا لە جیاتی جیۆفۆن ھایدرۆفۆن ()hydrophone بەکاردەھێندرێت .ھەروەھا لەنێو دەریادا لەرێگەی بەکارھێنانی دەمانچەی ژێر ئاوەوە شەپۆڵەکانی سایزمیک داھاوێژرێن بۆ بڕینی چینە بەردیەکانی ژێر دەریا .دەبێ ئەو شوێنانەی کە ( )geophonesلێ دادەنرێت لە رووی زانستیەوە راست بێت و ھەڵە نەبێت ،کە پێویستە بۆ دیاریکردنی شوێنی جیۆفۆنەکان ( )GPSبەکار بھێندرێت کە ( )GPSدێتای شوێنەکانمان پێدەدات و پێویستە کەسانی بەکارھێنەر ئەو دێتایانە بە وردی بخوێننەوە کە لە ( )GPSکەوە وەریدەگرن بۆئەوەی زۆر بە وردی ئەو شوێنە دیاری بکرێت کە مەبەستە ،کە ھەندێک لە تیمەکانی کارکردن دوای خوێندنەوەی دێتاکانی ( )GPSکارەکەیان دەست پێدەکات .
Geophones distribution in sea bottom
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
95
بههاری ٢٠١٦
ماددە خاوەکانی کە پەترۆڵیان لێ پێکدێت: پەترۆڵ پێکدێت لە تێکەڵەیەک لە چەند ماددەیەکی خاوی پێکھێنەری پەترۆڵ کە ئەوانەن: (gasoline petrol, kerosene, diesel oil, fuel oil, lubricating )oil, paraffin wax, asphaltکە رێژەی ھەریەک لەم ماددە خاوانە جیاوازە لە ئەوەی تر و بەپێی جیاوازی لەرێژەی ماددە خـــاوە پێکھێنەرەکان لەگەڵ یەکتردا ئەوا جـۆری پەترۆڵەکە جیاوازی دەبێت لە جیهاندا کە دەتوانرێت بە ئاسانی لەرێگەی جیاوازی لە (رەنگ و چڕی جۆرێتی – )color & densityلەیەکتر جیابکرێنەوە. پەتـرۆڵ لە رووی رەنگـەوە جیـاوازی ھەیە لەنێوان رەنگی رەش بۆ سەوزباوو بۆ رەنگی کەھرەمانی .بەاڵم لە رووی چڕییـەوە جیاوازی لە جۆری پەترۆڵ دروست دەبێت. کەمبونەوەی پلەی چڕیەتی پەترۆڵ بەڵگەیە لەسەر بەرزی رێژەی پێکھێنەرە سوکەکانی وەک بەنزین ،کەوا ئەو سیفاتەش وادەکات نرخی ئەم جۆرە پەتـرۆڵە بەرز بێت و پێچەوانەکەشی راستە .سەرەڕای چـڕی پەترۆڵ ھەندێ فاکتەری دیکە ھەیە کە کاریگەرێتیان لەسەر دیاری کردنی نرخی پەترۆڵدا دەبێت وەک (بەرزی رێژەی کبریت و ھەندێک مادەی پیسکەری تر – الشوائب )tarnishes -کە ھەبوونی ئەوانە کاریگەرێتی ھەیە لەسەر نرخی پەترۆل لە بازاڕەکانی جیھانیدا. بەشێوەیەک کە بوونی رێژەیەکی بەرزی کبریت لە پەتـرۆڵدا وادەکان کە نرخـی پەتـرۆڵەکە بێتە خوارەوە ،لەبەرئەوەی پاکردنەوەی پەترۆڵەکە لەو رێژە کبریتەی کە تێیدایە پێویستی بە دامەزراندنی یـەکەی چارەسەرکردنی تایبەت ھەیە بۆ جیاکردنەوەی کبریتەکە لە پەترۆڵەکە و لە پێکھێنەرەکانی دیکە .ھەروەھا لەالیەکی ترەوە بە سووتاندنی ئەو بەنزینەی کە کبریتی تێدایە ،ئەوا دەبێتە ھۆی پیسبوونی ھەوا بە گازە خنکێنەرەکانی کبریت ،ھەروەھا بوونی مادە مۆمیەکان لە خامی پەترۆڵ وا دەکات کە خامەکەی پەترۆڵ لە پلەی گەرمی نزمیشدا ببەستێت و لەو کاتیشدا ناتوانرێت بە رێگەی بۆڕیەوە بگوازرێتەوە لەبەرئەوەی لەو حاڵەتەدا دەگۆڕرێت بۆ کوتلەیەکی رەقی مۆمی. کرداری دڵۆپاندنی نەوت – :Petroleum refining لە ئەنجامی کرداری پاکردنەوەی پەترۆڵ ،پێکھێنەرە کیمیاویەکانی کە نەوتیان لێپێکدێت بە رێگەی کـرداری دڵۆپاندن لەکتـر جیادەبنەوە ،کەوا ئەم کرداری لێکجیاکردنەوەیە پشت دەبەستێت بە پلەی رێژەیی کواڵن (یاخود توانستی بە ھەواداچوونی رێژەیی) ماددە لێک جیاوازەکانی کە لە ئەنجامی دڵۆپاندنی نەوتەوە بە ئەنجام دەگات .کە بەرھەمە لێکجیاوازەکان بە جیاوازی لە بەرزبونەوەی پلەی گەرمیەوە دروست دەبن کە بههاری ٢٠١٦
13 96
Analytical, academic, quarterly Magazine
گازە سوکەکانی وەک.C٢H٦ ، CH٤ : ھەروەھا نـەوت پێکدێت لە ھایدرۆکاربۆنات ( ،)hydrocarbonsھایدرۆکاربۆناتیش پێکدێت لە پێکھێنـەرە ئەندامیەکان کە لە ھایدرۆجین و کاربـۆن پێک دێن و ھەروەھا لە ھەندێک بەشی مادەی ناکاربۆنی وەک نایترۆجین و کبریت و ئۆکسجین ،ھەروەھا لە بڕێکی کەم لە فلزەکانی وەک فانادیۆم و نیکل کە رێژەی ئەم توخمانە لە رێژەی %١لە پێکھێنەری نـــەوت تێپەڕ ناکات .لە سوکترین لە چوار ئەلکانەکان بریتیین لەCH٤ : C٤H١٠ ،C٣H٨ ،C٢H٦ ،کە ھەموو ئەمانە گازن و پلەی کواڵنیان یەک لە دوای یەک ١٦١.٦-پلەی سەدی و ٨٨-پلەی سەدی و ٤٢پلەی سەدی و ٠.٥-پلەی سەدی یە .ئەم زنجیرەیەی خـوارەوە پێکھێنـەرە جیاوازەدروست بووەکانی پەترۆڵ دەردەخات کە لە ژێر پلەی گەرمی جیاوازدا لەناو ئامێری دڵۆپاندندا دروست دەبن : C ٧٠ – ٤٠ :Petrol .١وەک توێنەرەوە بەکاردەھێنرێت. C ١٠٠ – ٦٠ :)Gasoline (light Petrol .٢بۆ سووتەمەنی ئۆتۆمبێل بەکاردەھێنرێت. C ١٥٠ – ١٠٠ )Gasoline (heavy Petrol: .٣بۆ سووتەمەنی ئۆتۆمبێل بەکاردەھێنرێت. C ١٥٠ – ١٢٠ :Light Kerosene .٤بۆ تواوە و سووتەمەنی ماڵەوە بەکاردەھێنرێت. C ٣٠٠ – ١٥٠ :Kerosene .٥بۆ سـووتەمەنی بزوێنەرەکان بەکاردەھێنرێت. C ٣٥٠ – ٢٥٠ :Diesel Oil .٦وەک سووتەمەنی دیزل /گەرمکردنەوە. C ٣٠٠ < :Fuel Oil .٧وەک رۆنی بزوێنەر بەکاردەھێنرێت. .Lubricating Oil, Parafin Wax, Asphalt .٨ ئایا Petrochemicalsچیە ؟ گشت مـاددە کیمیاویەکانی کە لە پەترۆل ( )petroleumو پەترۆل گازەوە دروست دەکرێن. پێوانی نەوت – :Oil measurementنـەوتی بەرھـەم ھاتوو لە بیـرە نەوتەکانەوە بە بەرمیـل کە ئەسـڵەکەی ()barrelە ،دەپێورێت ،کە ھەر بەرمیلێـک ١٥٩لیتـرە و دەکاتە ٤٢گالـۆن.
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
97
بههاری ٢٠١٦
حەوزەکانی پەترۆڵ لە جیهاندا – :Petrol basins in the world گۆی زەوی ھەر لەساتی دروستبوونیدا واتا نزیکەی بەرلە ٤.٧ – ٤.٦ملیار ساڵەوە لە سیفاتەکانیدا بوونی جوڵەی تیکتۆنیە ،کە ئەم جوڵە زەوییە بووە ھۆی دروستبوونی توێکڵی زەوی کە ھەر لە سەرەتایەوە خاوەن تۆپۆگرافیایەکی ھەمەجۆر بووەو ئاوی بەھەڵمبو لە درزەکانی تەقینەوەی بورکانەکانەوە بەرزبوەتەوەو لە پاشاندا لەدوای ھاتنەخوارەوەی لە ئاسمانەوە بەشێوەی بەفر و باران لە دۆاڵیی و زەویە نزمـەکاندا کۆبوەتەوە کە لەپاشاندا ئەوانیش بوون بە حەوزە ئاوە سەرەتاییەکان .بە تێپەڕبوونی کات بارودۆخی کەش و ھەوا گۆڕانکاری زۆری بەسەردا ھات و پێکھێنەرەکانی بەرگە ھەوا تەواو بوون و پلەی گەرمـی زەوی زۆر بەرزبـۆوە ،کە ئەوەش یارمەتیدەرێکی زۆر گـەورە بوو بۆ دەرکەوتنی ژیانە سەرەتاییەکان لەنێو حەوزەکانی ئاودا کە کرداری نیشتنی بەردە نیشتوەکان تێیاندا روویدەدا و ئەم نیشتوانە لەگەڵ خۆیاندا پاشماوەی مادە ئۆڕگانیکەکانی لەگەڵ خۆیدا دادەپۆشی کە بوونە سەرچاوەی مادە ھایدرۆکاربۆنیەکان – نـەوت – کە کۆنترین پاشماوەکانی لەو بـەردانە دۆزرانـەوە کە لە ساتەکانی زەمەنی جیۆلۆجی پڕۆتۆزۆی دواکەوتوو دۆزرانەوە و لە قۆناغەکانی دواتردا لە پەرەسەندنی توێکڵی زەویدا داپۆشینی بڕی ئەم پاشماوانە ھەر بەردەوام بوو و زیاتر لەسەر یەکتردا کەڵەکەبوون تا زەمەنـی سەردەمی چوارینی (.) age quaternary لێکترازانی کوتلەی کیشوەری زەبەلالحی ( )Pangaeبۆ دوو کیشوەر کە ئەوانیش (کوتلەی ئۆرۆاسیا لە باکوور و کوتلەی کۆندڤاند لە باشوور) کە نزمبونەوەیەکی گەورە و فراوان لێکیانی جیادەکردەوە کەوا ئەم نزماییە لە رۆژھەاڵتەوە بەرەو رۆژئاوا درێژدەبۆوە کەوا ئەوەش بووە ھۆی دروستبوونی زەریای ()The Tythis Ocean و ئەم زەریایە لە زەمەنی میسۆزۆیدا پەرەیسەند (کە تەمەنی جیۆلۆجیی لەنێوان ٦٥بۆ ٢١٠ملیۆن ساڵ دەبێت) تا ئەوکاتەی کە پانیەکەی گەیشتە ٢٥٠٠تا ٤٠٠٠ کیلۆمەتر .زەریای Tythisلە ساتەکانی پەرەسەندنی جیۆلۆجیی بە دوو قۆناخی سەرەکیدا تێپەڕی ،قۆناخی Geo cynclineکە لە سیفاتەکانیدا بەشێوەیەکی گشتی ھەبوونی جێگیریەکی رێـژەیی بوو ،کەوا لەم ماوەیەدا ئەو چینە بەردینانەی لێ نیشت کە ھەمەجۆرن و ئەوانەش کە کاربۆنین بەھۆی پەرەسەندنی بارودۆخی گەشەکردن و زیادبوونی ھەمەجۆری زیندەوەران ئاوی گیانەوەری و رووەکی کە ھاوکات لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و لەژێر باری بەردەوامبوونی کرداری نیشتن کرداری داپۆشینی ملیارات تەن لە پاشماوەکانی مادە ئۆڕگانیکیەکان روویدا کە گۆڕانکاریان بەسەردا ھات و بوون بە ماددە ھایدرۆکاربۆنیەکان لە شوێنە بنچینەییەکانی خۆیاندا کە ئەم جۆرانەی بەرد کە نەوتیان تێدا دروست دەبێت بە بەردی سەرچاوە ( )source rockیاخود بەردی بههاری ٢٠١٦
13 98
Analytical, academic, quarterly Magazine
دایک ( )mother rockدەناسرێن . ئەم قۆناخە کۆتایی ھات بە تەسکبونەوەی زەریا بەھۆی لێک نزیکبونەوەی کوتەلەکانی دەوروبـەری زەریا و ھاوکات لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریەشدا چاالکی و تەقینەوە بوڕکانیەکان ( )volcanic explosionو بەرزبونەوەی ھەندێک بەشی قواڵیی زەریا رویاندا کە دورگە و زنجیرە چیایەکان بە درێژایی تەوەری زەریا دروست بوون و وایلێھات بە چەندین حەوزی لێک جیا یان نیمچە لێک جیا رووبدات و لەم ماوە جیۆلۆجیەشدا زەریا نوێیەکان دروست بوون وەک زەریای ئەتڵەسی و ھێمن و ئەوەش لە نیشانە سەرەتاییەکانی ھاتنی قۆناخی تازە بوو کە بە قۆناخی ئۆرۆجینی (قۆناخی دروستبوونی زنجیرە چیاکان) ناسرا ،کە لەم ماوەیەدا حەوزەکانی ئاو کە پڕبوون لە زیندەوەرە دەریاییەکان نیشتوی دەریایی ھەمەجۆری زۆریان تێدا نیشت و ھاوکات لەگەڵ ئەم کرداری نیشتنەدا ملیارات تەن لە پاشماوەی ئەم مادە ئۆرگانیکیانە داپۆشران کە لە پاشاندا گۆڕران بۆ مادەی کاربۆھیدراتی و ئەم قۆناخە گەیشت بە سەرەتای قۆناخی کۆتایی کە بووە ھۆی کشانەوەیەکی بەھێز و نەمانی ئەم حەوزانەی ئاو و لەبەرامبەردا دروستبوونی چەندین زنجیرە چیا لە ھەریەک لە کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەوڕوپا و باکووری ئەفریقیا ،کە زۆربەی زنجیرە چیاکان لە ھیماالیان و بە زاگرۆس و تۆرۆس و ئەتڵەسی و زنجیرە چیاکانی ئەلپ لە ئەوڕوپادا تێپەڕ دەبێت کە ئەو زنجیرە چیایانە لە دەرئەنجامی نەمانی زەریای Tythesدروست بوون و کە تا ئێستاش ھەندێ بەشی زەریای Tythes ماوەتەوە وەک دەریای سپی ناوەڕاست کە ئەم دەریایەش لە داھاتوودا بە کۆتاھاتنی قۆناخی ئۆرۆجینی نامێنێت ،کە ھەندێ لە زانایان ڕایان وایە لە پاش نزیکەی ١٠ملیۆن ساڵی تردا دەریای سپی ناوەڕاستیش نامێنێت و زەریای تازە بە درێژایی شوێنی دەریای سوور دروست دەبێت کە ھەندێ لە زانایان بە زەریای عەرەبی ئەفریقی (– African )Arabic oceanناوی دەبەن . مەوادی ھایدرۆکاربۆنی لەنێو ئەو بەردە نیشتوانەدا ھەیە کە لە ساتەکانی دروستبوون و پەرەسەندن و نەمانی ( )The Tythis Oceanلەنێو ئەو چین و پێکھاتە جیۆلۆجیانەی کە لە زەمەنی پالیۆزۆیدا ( )Paleozoicدروستبوون و ھەروەھا بڕەکەی لە زەمەنی میسۆزۆی و سینۆزۆیدا زیادی کرد ،کە نزیکەی %٥٧لە مەوادی ھایدرۆکاربۆنی لە نیشتوەکانی زەمەنی میسۆزۆی و نزیکەی %٢٧لە مەوادە ھایرۆکاربۆنیەکان لە نیشتوەکانی زەمەنی پالیۆزۆی دروست بووە و ئەوەی دەمێنێتەوە واتا %١٦ی لە بڕی مادە ھایدرۆکاربۆنیەکان لە نیشتوەکانی زەمەنی سینۆزۆیدا دروستبووە( .تەمەنی جیۆلۆجی پالیۆزۆی لەنێوان ٢١٠بۆ ٥٩٠ملیۆن ساڵە و تەمەنی جیۆلۆجی سینۆزۆی لەنێوان ٦٥بۆ ٢١٠ملیۆن ساڵە) ،کەچی نزیکەی %٢٧عەمبارەکانی نەوت لە نێو Analytical, academic, quarterly Magazine
13
99
بههاری ٢٠١٦
نیشتوەکانی زەمەنی سینۆزۆی دایە (کە تەمەنە جیۆلۆجیەکەی نزیکەی ٦٥ملیۆن ساڵە) و نزیکەی %٥٨لە نیشتوەکانی میسۆزۆیە و بڕی %١٥لە نیشتوەکانی زەمەنی پالیۆزۆی دایە بەھۆی کۆچکردنی نەوت لە قواڵییەکانەوە بەرەو ئاستەکانی سەرەوەو بەعەمباربوونی لە پێکھاتەجیۆلۆجیە گونجاوەکان ،کە لە بەشی سەرەوەی توێکڵی زەوی کە لە بەردی نیشتوو پێکھاتووە قەتیس ماوە ،کە ئەستوراییەکەی لە ھەندێک جێگەدا دەگاتە ٣٠کیلۆمەتر و ئەستوریەکەی لە کوردستانی باشووردا دەگاتە نزیکەی ٢٠کیلۆمەتر ،کە بەشێوەیەکی گشتی ئەوەش مانای ئەگەری ھەبوونی نەوت و گازە لە سنووری ئەم قواڵییەدا ،ئەمە وادەکات کە ئەگەری دۆزینەوەی ژمارەیەکی زۆری کێڵگەی نەوت و گاز لەم سروشـتەدا ھەبێت سەرەڕای ھەبوونی لە ناوچە دەشتاییەکاندا کە خاوەن تۆپۆگرافیایەکی نزمە و قەتیسبو لەنێوان زنجیرە چیایەکان وەک ئەم حاڵەتە جیۆلۆجیەی کە لە کوردستاندا ھەیە . دەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە جیۆلۆجی و جیۆفیزیاوی و شارەزایە زانستیەکان ئەوەیان دەرخستووە کە کێڵگەکانی پەترۆڵ لەو شوێنانەوە بوونیان ھەیە کە لە رابردوودا بە دەریا قوڵەکان داپۆشرابوون و چینی بەردە نیشتوەکان تێیاندا دروست بوون جیاواز لەو شوێنانەی کە بە بەردی ئاگرینی وەک بازلت و گرانایت داپۆشراون ،کێڵگەکانی پەترۆڵ لە گشت شوێنەکانی بەردی نیشتودا دروست نابێت ،بەڵکو لە ھەندێک لەو بەشانەیدا دروست دەبێت کە لە بنچینەدا پەترۆڵی تێدا دروست دەبێت کە بە حەوزەکانی پەترۆڵ ناودەبرێت کە زۆرجاران پەترۆڵ لە تەنیشت ئەم حەوزانەی پەترۆلیی – نەوتیدا کۆدەبێتەوە . حەوزە پەترۆلیەکان بریتیین لەو شوێنانەی کە رووبەرەکەی لە چەند ھەزارێکەوە بۆ سەد ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە یاخود زیاتر دەبێت کە تێیدا ژمارەیەک کێڵگەی پەتـرۆڵ کە بەشێوەی گورزی پەترۆڵی دابەشدەبن لە سنووری ھەر حەوزێکی پەترۆڵدا وجودیان ھەیە. لە رابردوودا زیاتر لە ٦٠٠حەوزی نەوتی لە جیهاندا دۆزرانەوە کە رووبەری کۆی ئەم حەوزانەی نەوت بە نزیکەی ٧٧٠٠٠٠٠کیلۆمەتر چوارگۆشە دەخەمڵێنرێت و قەبارەکەیان بە ١٦٥٠٠٠٠٠کیلۆمەتر سێجا دەخەمڵێنرێت ،کە لە دیارترین ئەم حەوزانەی پەترۆڵ (حەوزە پەترۆڵیەکانی ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ،ئەمریکای باشوور ،چیای ئۆراال ،دەریای قەزوین ،نیمچە دورگەی عەرەبی بە کوردستانیشەوە و ھەروەھا باکوری ئەفریقیایە. لە دیارترینی ئەم نموونانە ،حەوزی کەنداوە کە لە باشووریەوە لە کەنداوەوە بەرەو باشووری رۆژھەاڵتی ئەنادۆڵ /تورکیا درێژ دەبێتەوە کە درێژیەکەی دەگاتە زیاتر لە ٢٢٠٠ بههاری ٢٠١٦
13 100
Analytical, academic, quarterly Magazine
کیلۆمەتر و پانیەکەشی بە ٤٠٠ -٢٠٠کیلۆمەتر دەخەمڵێنرێت .کەوا ئەم حەوزەی پەترۆڵ لە دەوڵەمەندترین کێڵگەکانی پەترۆڵ لە ئێران و کوەیت و سعودیە و ئێراق و کوردستان دەگرێتەخۆ ،حەوزی کەنداو دابەش دەبێت بۆ ژمارەیەک لە گورزی نەوتیـی ،کەوا لەنێو ئەم سنوورەدا کێڵگەی نەوتیی زەبەلالح وجودی ھەیە لەوانە گـورزە نەوتیەکانی کە دەکەونە باشوری ئێراق و ئەو گورزە نەوتیانەی کە دەکەونە کوردستانەوە . کێڵگە نەوتیەکان – :Oil fields پەترۆڵ لە ئەنجامی شیبونەوەی ھەندێک لە زیندەوەرە زیندوەکان و رووەک و گیانەوەرەکان کە لە ملیۆنان ساڵ پێش ئێستاوە لە دەریا کۆنەکانەکاندا ژیاون (وەک زەریای )Tythesدوای مردنیان ئەم زیندەوەرانە کەوتونەتە نێو قواڵییەکانەوەو بە نیشتوەکاندا دادەپۆشراون (واتا بە نیشتوە ھەمەجۆرەکانی دەریا) و کەوتنە ژێر پاڵەپەستۆیەکی زۆری گەرمی قەتیسماوی زەوی و دابڕاو لە گازی ئۆکسجین ،کە پاشماوەی ئەم زیندەوەرانە گۆڕاون بۆ دڵۆپە پەترۆڵی تێکەڵ بە ئاو و ئەم دڵۆپانەی پەترۆڵ بەنێو ئەو چینە بەردە پڕ بۆشاییەکاندا ( )porous rocksدا باڵوبونەوە کە لەژێرەوەی سەرووی دەریاکاندا پێکدێن و بە کۆبونەوەی ئەم دڵۆپانەی پەترۆڵ شلەی پەترۆڵ پێکھات و ئەم بەردانەی کەوا بەم رێگە بنچینەییە پەترۆڵیان تێدا دروست بوو پێیان دەگوترێ بەردی دایک ( )mother rockکەوا ئەم جۆرانەی بەرد بە سروشتی خۆیان بریتیین لە بەردی نیشتوی دروستبوو لە دەریا . دڵۆپەکانی پەترۆڵ کە لەنێو بـەردی دایک ( )mother rockدروست دەبن لە ئەنجامی بڕێکی زۆری پاڵەپەستۆ و پلەی گەرمی ھەندێک جاران دەست دەکەن بە جوڵـە و دوورکەوتنەوە لە شوێنە بنچینەییەکەی خۆیان و ئیتر (()mother rock جێدەھێڵێت و لەو شوێنانە دەگیرسێنەوە کە پاڵەپەستۆ تێیدا نزم بێت و لەنێو ئەو بەردانەدا کە بریتیین لە ( )porous rockوەک ساندستۆن ( )sandstoneکە رێگەدەدات بە جواڵنەوە و گواستنەوەی لە شوێنگەی دروستبونیەوە بۆ شوێنەکانی دەوروبـەری و ئەم دڵۆپانەی پەترۆڵ لە کۆچکردنیاندا بەردەوام دەبن لەنێو بـەردە نیشـتووە پـڕ بۆشاییەکاندا (( )porous rockئەوە لەکاتێکدا ئەگەر ھیچ بەربەستێک نەھاتە رێگای ئەم کۆچکردنەی پەتڕۆڵەکان. واتا لە حاڵەتی توشنەبوون بە چینە جیۆلۆجیە بێ بۆشاییەکان (un porous )– un permeable rocksئەوا لە کۆتایـی رێڕەوەکەیدا دەگاتە نزیک سەر رووی زەوی یاخـود بە سەر رووی زەوی دەگات ،لەم کاتەشدا پەترۆڵەکە سەرزەوی دەکەوێت و ئەســـتێلکی ئەسـفەلتی پێکدێت یاخود بەشـێوەی کانیاوی گازی سروشتی Analytical, academic, quarterly Magazine
13
101
بههاری ٢٠١٦
دەردەکەوێت ،کە لەم کاتانەشدا ئەگەری دروستبوون و پێکھاتنی کێڵگەی نەوت و گاز دێتەکایەوە،بەاڵم ئەگەر ھەر جۆرێکی بەرد ھاتە بەردەم دڵۆپە نەوتیە کۆچکردووەکان و جوڵەی دڵۆپە نەوتەکانی لە کۆچکردندا راگرت ئینجا چ بە ئاراستەی ئاسۆیی یاخود ئەستونیدا بێت ،ئەوا ئەم بەردانە پێیان دەگوترێ بەردی داپۆشەر ()cover rock کە پەترۆڵ لەنێو ئەم جـۆرانەی بەرددا توانای جوڵە و رۆیشتنیان نیە و دەوەستن و قەتیس دەبن .ئینجا لەو کاتدا دڵۆپە نەوتیەکان لە تەنیشت یان لە خوارەوەی ئەم چینە بەردە رێگرەدا (واتا لە تەنیشت یان لە خوارەوەی ( )cover rockدا لەگەڵ یەکتردا کۆدەبنەوەو ئەو بەردەی کە بڕە پەترۆڵەکەی تێدا کۆدەبێتەوە پێی دەگوترێت بەردی عەمباری پەترۆڵ و بە شوێنی ھەڵگری پەترۆڵەکەش دەگوترێت عەمباری نەوت ( )petroleum trapواتا ئەوەی لە دوا وتەدا باسمان لێوەکرد، بریتییە لە عەمباری نەوت ،کاتێ کە بیری نەوت بۆ دەرھێنانی نەوت ھەڵدەکەندرێ دەبێت ئەم بیرە ھەڵکەندراوە بگاتە ئەم شوێنەوە کە عەمباری نەوتە و لەو عەمبارەی نەوتەوە نەوت دەردەھێنرێت و بەرەو سەر زەوی رادەکێشرێت .ھەروەھا ئەو مەرجانەی کە دەبێ ھەبێ بۆئەوەی ئەم عەمبارانەی نەوت و گاز لەنێو چینە جیۆلۆجیەکاندا دروست بن بریتیین لە (ھەبوونی دەریا و بوونی زیندەوەری زیندوو کە لەنێو ئەم دەریایانەدا لە قواڵیی دەریاکەدا دەمرن و لەژێر نیشتوی دەریاییەکەدا دادەپۆشرێن ھەروەھا ھەبوونی چینە بەردە پڕبۆشاییەکان ( )porous rocksکە رێگە بە پەترۆڵەکە دەدات لەنێو ئەم بۆشاییانەی چینە بەردەکاندابجولێتەوەو کۆچ بکات و ھەبوونی عەمباری نەوت کە نەوتەکەی تێدا کۆدەبێتەوەو تێیدا جێگیر دەبێت و ھەروەھا ھەبوونی بەردی داپۆشەر بۆئەوەی ئەم بڕە نەوتە لەم شوێنەدا بە قەتیسی بھێلێتەوە( .ھەروەھا ئەو کاتەی کە پەترۆڵەکە کۆدەبێتەوە و لە عەمبارە نەوتیەکەدا جێگیر دەبێت پەتـڕۆلەکە لەو ئاوە جیادەبێتەوە کە کە ھەندێک جـاران لەگەڵیدا تێکەڵ دەبێت و بەھـۆی جیاوازی لە چڕیدا کە چـڕی نەوت لە چـڕی ئاو کەمترە ،ئەوا نەوتەکە سەر ئاوەکە دەکەوێت ،ھەروەھا ئەگەر گاز لەگەڵ پەتڕۆڵەکەدا ھەبوو ،ئەوا گازەکەش لەگەڵ پەتـرۆڵەکە جیادەبێتەوەو گازەکە سەر نەوتەکە دەکەوێت لەبەرئەوەی چڕی گاز لە چڕی پەترۆڵ کەمترە .لەبەرئەوە زۆربەی جاران دەبینین کە کێڵگەی پەترۆڵ لە سێ چین یاخود سێ بەش پێکدێت کە لە ئاستی سەرەوەدا گازە و لەژێرەوەی گازەکە پەترۆڵ جێگیر دەبێت و لە ژێرەوەی پەترۆڵەکەشدا ئاو جێگیر دەبێت . زۆربەی جاران پەترۆڵ لە دوو جۆر عەمباردا کۆدەبێتەوە ،جۆری یەکەم پێکدێت لە درز و داشکان و بەرزبونەوەو نزمبونەوەی چینە جێۆلۆجیەکانی توێکڵی زەوی کەوا ئەوەش لە ئەنجامی جوڵەی زەویەوە رودەدات کە دەبێتە ھۆکاری بەرزبونەوەو نزمبونەوەی بههاری ٢٠١٦
13 102
Analytical, academic, quarterly Magazine
چینە جیۆلۆجیەکان و دەبێتە ھۆکاری دروستبوونی درز و داشکانی چینە بەردیەکان یاخود بەھۆی ئەوپاڵنانە ناوخۆییەی کە لە چینە جیۆلۆجیەکانەوە بە ئاڕاستەی سەرەوە رودەدات ،کەوا ئەوەش دەبێتە ھۆی پێکھاتنی عەمباری پەترۆڵ و شێوەی گرد وەردەگرێت کە پێی دەوترێت ( )anticlineکە پەترۆڵ لە بەشی سەرەوە (لوتکە) ی ( )anticlineکە کۆدەبێتەوە کە ( )foldدروست دەبێت ،یاخود عەمباری پەترۆڵی لە ئەنجامی پێکھاتن و دروستبوونی داشکان واتا ( )faultوە دروست دەبێت کە کە چینە جیۆلۆجیەکان دوچاری دەبن کە ئەم ()faultە وا دەکات پەترۆڵەکە بوەستێت و ئیتر کۆچ نەکات بۆ شوێنێکی تر و لەم حاڵەتەدا ( )faultشێوەی بەربەست دەبینێت بۆ مانەوەی پەترۆڵ لەم شوێنەدا .ھەروەھا جۆرێکی دیکە لە عەمبارەکانی پەترۆڵ لە ئەنجامی ئەو بارودۆخە جیۆلۆجیەوە دروست دەبێت کە حەوزەکانی نەوت لە ماوەی مێژووی پەرەسەندنی جیۆلۆجییەوە دوچاری دەبن ،کەوا ئەم بارودۆخە جیۆلۆجییە دەبێتە ھۆکاری رودانی گۆڕانکاری لە تایبەتمەندیەکانی ھەندێک جۆری بەردەکان وەک بەردی ( )sandstoneکە بە درێژبونەوەو تێپەڕبوونی کات لە جۆرێکی بەردی پڕ لە بۆشاییەوە ( )porous rockدەگۆڕرێت بۆ بەردی بێ بۆشایی (un porous )rockو دەبێتە بەربەست لەبەردەم کۆچکردنی پەترۆڵ و عەمبارێکی پەترۆڵی دروست دەبێت ،یاخود ھۆکاری دیکەی جیۆلۆجی ھەیە کە دەبێتە ھۆکاری وەستاندنی کۆچکردن و جوڵەی نەوت لەنێو بەردە پڕ بۆشاییەکاندا ( .)porous rockناگونجێ ھەردوو جۆر بگۆڕێن بۆ عەمباری پەترۆڵ بەبێ ئەوەی ئەو چینەی بەردە پڕ بۆشاییەی (porous )rockکە پەترۆڵ تێیدا دەجولێتەوەو تێیدا کۆدەبێتەوە بە چینێک یان چەند چینە بەردێکی بێ بۆشایی ( )un porous rockدانەپۆشرابێت( ،واتا ئەو چینەی کە رێگە بە جوڵە و کۆچکردنی پەترۆڵ نادات و وەک بەربەستێک وایە) ،کە بەھۆی ئەم چینە داپۆشەرەوە پەترۆڵەکە لەنێو عەمبارەکە دەمێنێتەوەو جێگیر دەبێت ،بەاڵم ئەگەر ھاتوو شوێنی عەمباری نەوت و گازەکە دوچاری گۆڕان و پەرەسەندنێکی جیۆلۆجی بۆوە وەک درزبردن و داشکان ( )foldی قوڵەوە بەشێوەیەک کە ئەم درزو داشکانە چینە داپۆشەرەکە واتا ( )un porous rockببڕێت ،ئەوا لەم حاڵەتەدا پەترۆڵەکە لەرێگەی شوێنی داشکانەکەوە ( )foldبەرەو شوێنێکی دیکە دەڕوات و لەم کاتەشدا عەمبارە نەوتەکە گرنگی خـۆی لەدەست دەدات و لەم حاڵەتەشدا پەترۆڵەکە بەرەو سەر رووی زەوی کۆچ دەکات و سەردەکەوێت و پاشماوەی پەترۆڵ لەم شوێنەی سەر زەویدا دەردەکەوێت ،کەوا ئەم دیاردەیە لە بەڵگە گشتیەکانە کە لەرێگەیەوە لێکۆڵەرەوانی پەترۆڵ دەستنیشانی ئەو شوێنانەیان کردووە بە ھەبوونی پەترۆڵ تێیدا ،ئەم جۆرە حاڵەتانەش لە ھەندێک شوێندا دەبینرێت کە دەکەونە سەرەوەی کێڵگەیەکی پەترۆڵ لە Analytical, academic, quarterly Magazine
13
103
بههاری ٢٠١٦
زۆنەکانی حەوزە نەوتیەکان لە جیهاندا وەک ئەوەی لە زۆنی نەوتیی لە کوردستاندا ھەیە بە تایبەت لە کەرکوک. پیشەسازی نەوت و گاز – (:)Oil and Gas industry پیشەسازی نەوت و گاز لە دوو کەرت یاخود لە دوو بەش پێکھاتووە کە ئەوانەی خوارەوەن: :Upstream .١ ئەو کەسانەی لە بـواری پیشەسازی نەوت و گاز دا لە ( )upstreamدا کاردەکەن، کاریان دۆزینـەوەو بەرھەمھێنانی نەوتی خاوو و گازی سروشتیە. کردارەکانی جێبەجێکردنی ( )upstreamلە پیشەسازی نەوتدا کە پێی دەوترێت ( )The upstream processپێک دێت لە ٤قۆناخ کە ئەوانەی خوارەوەن: :a- Explorationبریتییە لە کرداری گەڕان بە دوای دۆزینەوەی عەمبارەکانی نەت و گاز لەنێو چینە جیۆلۆجیەکاندا کە ئەوەش بریتییە لە لێکۆڵینەوەو ئەنجامدانی کارێکی زۆر و ئاڵۆز و پارەی زۆری پێویستە ،ئەو کەسەی یاخود ئەو پسپۆڕێتیەی کە سەرپەرشتی ئەم قۆناخەی کارکردن دەکات جیۆلۆجیەکانن (.)geologists :b- Drilling wellبریتییە لە کرداری ھەڵکەندنی بیر بۆ دەرھێنانی نەوت یان گاز، کە ئەو قۆناخەی پیشەسازی نەوت گرانترین قۆناخیانە و پارەی زۆری پێویستە ،ئەو کەسەی سەرپەرشتی ئەم قۆناخەی کارکردن دەکات ( )drillerە. :c- Developmentئەم قۆناخەی پیشەسازی نەوت بریتییە لە کارکردن بۆ ئامادەکاریەکانی بەرھەم ھێنانی نەوت ،کە لە کارە زۆر گرنگەکان لەم قۆناخەدا بریتییە لە بنیاتنانی راکێشانی بۆڕی بۆ گواستنەوەی نەوت یان گواستنەوەی گاز ،ماوەی تەواوکردنی کارەکانی ( )developmentلە چەند ھەفتەیەکەوە بۆ چەند مانگێک دەخایەنێت ،قۆناخی ( )developmentواتا قۆناخی چوارەم لە پیشەسازی نەوت لە بەشە زۆر گرنگەکانی بەرھەم ھێنانی نەوت و گازە . :d- Productionواتا بەرھەم ھێنان ،کە دوای تەواوبوونی کارەکانی ( )developmentئەوا ( )productionدەست پێدەکات ،واتا کرداری بەرھەم ھێنان دەست پێدەکات بە رۆیشتنی نەوت یان گاز بەنێو بۆڕیەکانی کە پێشتر بنیاتنرابوون بۆ ئەو عەمبارەی (خزان) کە نەوتەکە یان گازەکە تێیدا بەعەمبار دەکرێت. ئایا کۆمپانیاکانی نەوت چۆن نەوت یان گاز دەدۆزنەوە ؟ یەکەم قۆناخ بریتییە لە ( )explorationئەندازیارانی جیۆلۆجی واتا زەویناسان بههاری ٢٠١٦
13 104
Analytical, academic, quarterly Magazine
دەست دەکەن بە دیراسەکردن و لێکۆڵینەوەی بەرد ( )rockو پێکھاتە جیۆلۆجیەکان ( )geological formationکە بۆ ئەم مەبەستە تێستی زانستیانە ئەنجام دەدەن بۆ ئـەوەی بگەنە ئەو ئەنجامەی کە ئایا ئەم بەردانە ھایدرۆکاربۆنیان ()hydrocarbon تێدایە یان نا. ئایا ( )hydrocarbonچیە ؟ وەاڵم :نەوت و گاز لە ھایدرۆجین ( )Hو کاربۆن ( )Cپێکھاتون و پێیان دەگوترێت (.)hydrocarbon ئایا ئەندازیارانی جیۆلۆجی و شارەزایانی ئەم بوارە دەتوانن لە ھەر شوێنێکدا بێت ( )hydrocarbonبدۆزنەوە ؟ وەاڵم :نەخێر ،ئەوان ناتوانن ،ئەوان باشترین شوێن دەستنیشان دەکەن بۆ قۆناخی داھاتوو واتا بۆ کاری داھاتوو کە بریتییە لە ھەڵکەندن ( )drillingئینجا دەست دەکرێت بە ھەڵکەندنی بیر ،کە ھەندێک جار بیرە ھەڵکەندراوەکە دەگاتە ()hydrocarbon و ھەندێک جاریش مەرج نیە بگات بە (.)hydrocarbon ئایا راستەخۆ دوای ھەڵکەندنی بیر نەوت یان گاز بەرھەم دێت ؟ وەاڵم :نەخێر ،لە سەرەتادا کۆمپانیاکە دەست دەکات بە تاقیکردنەوە ( )testی زۆر بۆ ئەوەی بگەنە ئەو ئەنجامەی کە ئایا ئەو بڕە ھایدرۆکاربۆنەی کە دۆزراوەتەوە زۆرە یان کەمە ،ھەروەھا ئایا ھیچ کێشە و گرفتێک ھەیە ،ئەگەر ئەنجامی تێستەکان باش بوو و سەرکەوتنی بەدەستھێنا ،ئەوا کەواتە بیرەکە ئامادەیە بۆ دەرھێنانی نەوت یان گاز لێیەوە ،بۆیە راستەوخۆ دەست دەکرێت بە بنیاتنانی بۆری گواستنەوەی نەوت یان گاز ،بەاڵم تا بیرەکە سەرکەوتن بەدەست نەھێنێت و برێکی زۆری ھایدرۆکاربۆن تێیدا نەدۆزرێتەوە ئەوا دەست ناکرێت بە ئامادەکردن و کارکردن بۆ راکێشانی نەوتەکە یان گازەکە. ھەندێک لەو کارو پسپۆڕێتیانەی کە لە ( )upstreamدا ئەنجام دەدرێت: :Crane operator .١کارپێکردنی کرێنە بۆ ھەڵگرتن و گواستنەوەی ئاسن و کەلوپەلە بارستە گرانەکان و ئەوە لە کارە زۆر گرنگەکانی پڕۆسەی ھەڵکەندنی بیری نەوتە ،لەبەرئەوەی بارستایی ھەندێک لە کەلوپەلە زۆر گرنگ و پێویستەکانی بەکارھێنان لە کرداری ھەڵکەندنی بیری نەوت یان گاز زۆر گران و گەورەن . :Driller .٢ھەڵدەستێ بە ھەڵکەندنی بیرەکە و سەرپەرشتی پرۆسەی ھەڵکەندن دەکات. Analytical, academic, quarterly Magazine
13
105
بههاری ٢٠١٦
:Geologist .٣ھەڵدەستێ بە دیراسەکردنی بەرد و پێکھاتە جیۆلۆجیەکان ،کە ئەوە لەپێشەوەی گشت کارەکانە و جیۆلۆجیست سەرپەرشتی گشت کارەکانی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە جیۆلۆجیای شوێنی عەمباری نەوت یان گاز دەکات و گشت زانیاریەکانی تایبەت بە ھەبوون یان نەبوونی ھایدرۆکاربۆن دەخاتـە بەردەست . :Geotechnician .٤کارپێکردنی ئامێرەکان بۆ یارمەتیدانی جیۆلۆجیەکان. :Maintenance technician .٥ئەو کەسە لەگەڵ تیمی ھەڵکەندن و لەژێر سەرپەرشتی ( )drillerکاردەکات. :Pipe- fitter .٦لەحیمکردن و پێکەوەنوساندنی بۆریەکانی گواستنەوەی نەوت یان گـاز بۆ مەبەستی گواستنەوەیان. :Production operator .٧چاودێری کردن و کارپێکردنی ئامێرەکانی بەرھەم ھێنان. Roughneck: .٨ھەڵدەستێ بە چاکردنەوەی ئامێر و کەلوپەلەکان . :Downstream .٢ • ئەو کەسانەی لە پیشەسازی نەوت و گاز دا لە ( )downstreamدا کاردەکەن، کاریان بەرھەم ھێنانی زۆر جۆر بەرھەمی دیکەیە لە نەوتی خاوەوە بۆ نموونە وەک سوتەمەنی ( )fuelبۆ کارپێکەر و ئامێرەکانی وەک ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر و فڕۆکە و ...ھتد .واتا جیاکردنەوەی جۆرەکانی سوتەمەنی و مادە کیمیاویە ھەمەجـۆرەکان لە نەوتی خاوەوە و ئامادەکردنیان بۆ بەبازاڕکردنیان. کارگە پتڕۆکیمیاویەکان ( )Petrochemical plantsلە ھایدرۆکاربۆنەوە ماددە کیمیاویەکان بەرھەم دێنن .ئەم کارگانە لەرێگەی پااڵوتنی نەوتەوە واتا دوای ( )refineryھایدرۆکاربۆناتی سوک بەرھـەم دێنن ،ھەروەھا )Ethylene (C٢H٤ و ماددەی کیمیاوی دیکەی گرنگ بەرھەم دێنن ،زۆر لە بوارەکانی پیشەسازی ئەسیلین ( )C٢H٤بەرھەم دێنن بۆ نموونە )Ethylene (C٢H٤ :بەکاردەھێندرێت بۆ دروستکردنی پالستیک ( )plasticsو خاوێنکەرەوەکان ( )detergentsو تایەی ئۆتۆمبێل ( .)car tyresئەم بەرھەم ھێنانەی مادە کیمیاویانە لە نەوتی خاو و گازی سروشتیەوە کردارێکی ئاڵۆزە و ژیانی ئەم سەردەمە بەبێ ئەم بەرھەمانە ناچێت بەڕێـوەو رۆژ دوای رۆژیش لە پەرەسەندن دایە و ژمارەی کارگەکانیش رۆژ دوای رۆژ لە زیاندبوندایە. بەرزبونەوەی بەرھەم ھێنانی گاز (:)Gas – going up کۆمپانیاکانی نەوت و گاز پالنی بەرزکردنـەوەی گازیان ھەیە لە جیهاندا بەشێوەیەک کە بەر لە ساڵی ٢٠٣٠بەرێـژەی %٥٠بەرزببێتەوە .واڵتە بەرھەم ھێنەرە گەورەکانی گاز بههاری ٢٠١٦
13 106
Analytical, academic, quarterly Magazine
وەک روسیا و سعودیای عەرەبی و قەتەڕ و ئێران و ئیماڕاتی عەرەبی بەشێوەیەکی خێرا بەرھەمھێنانی گازیان زیاد کرد ،ھەروەھا لە ئەفریقیا و ئەوڕوپا و ئاسیا و ئەمریکاش بەشـێوەیەکی خێرا بەرھەم ھێنانی گاز زیادی کرد. بەاڵم پرسیار ئەوەیە ئایا بۆ ئەم واڵتانە ئەم سیاسەتە جێبەجێ دەکەن ؟ لەبەرئەوەی دەرکەوت کە گاز زۆر گرنگە بۆ زۆر مەبەست کە کارگە پتڕۆکیمیاویەکان بڕە گازێکی زۆر بەکاردەبەن کە پیشەسازی پترۆکیمیاویش گەشەی سەندووە ،دەبێ ئـەوە بزانین کە نرخی نەوت زۆر گرانە بۆیە لە زۆر جۆر پیشەسازیدا بەکاربردنی گاز بە باشتر دادەنرێت .ھەروەک ئاشکرایە کە ( )CO٢مەترسیدارە بۆ ژینگە و دەبێ ئەوەش بزانین کە رێـژەی بەرھەم ھاتووی ( )CO٢لە گازدا کەمترە وەک لەو رێژەیەی کە نەوت بەرھەمی دێنێت .کەوا ئەوەش خاڵێکی زۆر گرنگە ،کە زۆر لە وێستگەکانی بەرھەمھێنانی وزە لە جیهاندا بەکاربردنی جۆری سوتەمەنیەکانیان بۆ کارپێکردنی وێستگەکان لە نەوت و رەژووی بەردیەوە بۆ گاز گۆڕی . رێگەکانی دۆزینەوەی نەوت: لە رابردوودا دۆزینەوەی پەترۆڵ ھەردەم لەو ناوچانەوە دەستنیشان و دیاری دەکـرا کە بەڵگە و نیشانەکانی پەترۆڵی لێ دەست دەکەوت (واتا لە شوێنی ھەبوونی پاشماوەی نەوت لەسەر زەوی) وەک پاشماوە نەوتیەکانی خانەقین .ھەروەھا لەو ناوچانەوەش کە گازی سروشتی لێیەوە دەردەچو (وەک ئەو ئاگرەی کە لە گازی سروشتیەوە دەردەچێت لە کەرکوک – بابە گوڕگوڕ) ھەروەھا رێگەیەکی دیکەی کۆن بۆ دەستنیشان کردن و دۆزینەوەی نـەوت ،ئەو بیرە ئاوانەن کە بە ھەڵکەندنیان ئاوێکی سوێر لەم بیرانەی ئاو بەرھەم دێت کە تێکەڵە بە پەترۆڵ . ئەم سیفەتانە لە زۆر شوێنانی حەوزەکانی نەوتدا دەبینرێت ،ئەو رێگایانەی کە لێکۆڵەران دەیگرنەبەر بۆ ھەبوونی پاشماوە نەوتیەکان ،کە توانرا لە ساڵی ١٨٥٨لە پۆڵەندا و لە ساڵی ١٨٥٨لە کەنەدا و لە ساڵی ١٩٥٨لە ویالیەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و لە ساڵی ١٩٦٠لە رۆمانیا و لە ساڵی ١٨٦٣لە پیرۆ و لە ساڵی ١٨٦٦لە روسیادا نەوت بدۆزرێتەوە .کردارەکانی دۆزینەوەی پەترۆڵ لەدوای دیراسەکردنی ئەنجامەکانی ھەڵکەندنی بیرەکان لەو ناوچانەدا و شیکردنەوەی سیفاتەکانی چینە جیۆلۆجیەکان کە پەترۆلیان تێدایە لە کاتی دروستبونیەوە و جۆرێتی پێکھاتەی چینە جیۆلۆجیەکان و دیراسەکردنی ئەو چینە جیۆلۆجیانەی کە پەترۆل تێیاندا دەبینرێت کردارەکانی دۆزینەوەی پەترۆلیان زۆر فراوان کرد و ھەروەھا ئەم لیکۆڵینـەوەو دیراسە جیۆلۆجیانە Analytical, academic, quarterly Magazine
13
107
بههاری ٢٠١٦
یارمەتیدەرێکی زۆر گەورە بوو بۆ تێگەیشتن لە سروشتی جیۆلۆجی ئەو شوێنانەی کە پەتـرۆڵ تێیاندا دروست دەبێت و بە عەمبار دەبێت. لێکۆڵینەوە جیۆلۆجیەکان لەژێر رۆشنایی مەفھومی جیۆلۆجیی لە سروشتی ناوچە نەوتیەکانەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە بەڵگەی پاشماوەکانی نەوت تێیاندا دەرناکەوێت درێژەی کێشا ،ئەوەش بەبەکارھێنانی رێگاکانی لێکۆڵینەوەی زانستی کە پشت دەبەستێت بە مەفھومی جیۆلۆجیی بۆ پێکھاتن و کۆبونەوەی پەتـرۆڵ ،کە پێویستی بە ھەبوونی مەرجـی دیاریکراو دەبێت لەوانە ھەبوونی چینی ئەستور لە بەردی نیشتوو ( )thick beds of sedimentary rockبۆئەوەی پەترۆلی تێدا دروست بێت و بۆ ئەوەی لەنێوان ئەم بەردانەدا چینی پڕ لە بۆشایی ( )porousھەبێت وەک ساندستۆن( )sandstoneبۆ بەعەمبارکردنی پەترۆڵ و بوون بە شوێنی کۆبونەوەی نەوت و ھەروەھا ھەبوونی چینە جیۆلۆجیە بێ بۆشاییەکان ()un porous rock ی وەک قوڕ و خوێ ( )mud & saltکە دەبنە بەربەست لەبەردەم کۆچکردنی پەترۆڵە بەعەمباربوەکە ،ھەروەھا ھەبوونـی شوێنگەی کۆبونەوەی نەوت تێیدا ،لەسەر ئەم بنچینەیە کرداری گەڕان بەدوای دۆزینەوەی پەترۆڵ ئەم ھەنگاوە گرنگانەی خوارەوە دەگرێتەوە: .١دیارکردنی شوێنەکانی بەردی نیشتوی ئەستور (thick sedimentary )rocksکە چینە پڕ لە بۆشاییەکان ( )porous bedsی تێدابێت ھەروەھا چینێکی تری بێ بۆشایی ( )un porous rockلەرێگەی لێکۆڵینەوە لە پێکھێنەرەکان و پێکھاتووی بەردەکانی سەر رووی زەوی و شـیکردنەوەی نموونە بەردە دەرھێنراوەکان لە بیرە ھەڵکەندراوەکانەوە. .٢گـەڕان بەدوای عەمباری نەوت و دیاری کردنی شوێنەکەی و سنوورەکەی و ئەوەی کە لەسەرەوەی رووی زەویەوە دەردەکەوێت و بەرێگەی بەکارھێنانی روپێوی جیۆلۆجی یان بەکارھێنانی وێنەی ئاسمانی کە وێنەی خێرا و گشتگیری ئەو شوێنانە کە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە ،ئەوەش وادەکات کە کەسی جیۆلۆجی بتوانێت بەخێرایی دیاریکردنی شوێنی عەمباری کۆبونەوەی پەترۆڵ ئەنجام بدات ،ھەرەھا لەو شوێنانەی کە بەردی سەر رووی زەوی دەرناکەوێت (وەک بیابانەکان و حەوزەکانی ئاو) کە لەم حاڵەتانەدا پێویستە روپێوی جیۆفیزیایی بەکاربھێنرێت کە پشت بە پێوانەی سیفاتە سروشتیەکانی چینەکانی زەوی دەبەستێت وەک پلەی موگناتیسی و ھێزی کێشی زەویەوە یاخود خێرایی تێپەڕبوونی لەرەلەر بەنێو چینە جیۆلۆجیەکاندا بەبەکارھێنانی ئامێری تایبەت وەک ئامێری موگناتیسی ( )magneticیان ئامێری کێشکردن ( )gravityیاخود ئامێری سایزمۆگرافی ( .) seismic بههاری ٢٠١٦
13 108
Analytical, academic, quarterly Magazine
.٣دیاری کردنی عەمباری گونجاوو پێویست بۆ مەبەستی ھەڵکەندنی بیر بۆ دۆزینەوەی پەترۆڵ ،دیاری کردنی عەمبارەکەی نەوت پشت بە لێکۆڵینەوەی گشتی جیۆلۆجی شوێنەکەی دەبەستێت ،سەرکەوتوترین عەمباری نەوت نزیکترینیانە لە حەوزی نەوت، ئەوەی لەسەر ئەندازیاری جیۆلۆجی پێویستە دیاری کردنی وێنەیەکی روونە لەسەر قەبارە و دووریـــەکانی حەوزی پەترۆڵ ،لەدواییدا دیارکردنی باشترین و گەورەترین عەمباری نەوتی نزیک لە حەوزەکە بۆ مەبەستی ھەڵکەندنی بیری نەوت (ھەڵکەندنی بیر بۆ مەبەستی گەڕان بەدوای دۆزینەوەی نەوت). .٤قوڵی بیری ھەڵکەندراوی کە بۆ مەبەستی گەڕان بەدوای دۆزینەوەی نەوت ھەڵدەکەنرێت لە چەند سەد مەترێکەوە بۆ چەند ھەزار مەترێک دەبێت ،کە قوڵی بیرەکە پشت بە قوڵی ئەو چینە جیۆلۆجیانەوە دەبەستێت کە پەترۆڵ تێیاندا کۆبوەتەوە ،ھەروەھا ئەو کاتەی کە تەئکید لەسەر ھەبونی نەوت دەکرێت ئەوا کاری گەڕان و دۆزینەوەی نەوت کۆتایی پێدێت .لە دوای ئەوەوە کاری پشکنین ( )testدەست پێدەکات بۆ مەبەستی دیاری کردنی بڕی ئەو نەوتەی کە بیرەکە بەرھەمی دێنێت .ئەگەر ئەو بڕە نەوتەی کە لە بیرەکەوە بەرھەم دێت بڕێکی گونجاو بوو بۆ بەکارھێنانی ئابووریانە ،ئەوا لەو کاتدا لەدایکبوونی کێڵگەیەکی تازەی نەوت رادەگەیەنرێت ،یاخود لەوانەیە ئەو بڕە پەترۆڵەی کە لەم بیرەوە بەرھەم دێت بڕێکی نا ئابووری و کەمە ،بۆیە لەم حاڵەتەدا دۆزینەوەکەی نەوت بەکارێکی سەرکەوتووی بەرھەم ھێنان ناژمێردرێت و دەست دەکرێت بە ھەڵکەندنی بیری نەوت لە شوێنی تردا . مەترسیەکان و تێچووی دۆزینەوەی نەوت: گەڕان بەدوای دۆزینەوەی نەوت لە ترسناکترین ئەو کارانەیە کە خەرجی تێبچێت، لەبەرئەوەی رێژەی سەرکەوتنی ئەو بیرە نەوتانەی کە بۆ گەڕان بە دوای دۆزینەوەی نەوت ھەڵدەکەنرێن کەمە ،کەوا ئەو خۆدانە بەرمەترسیە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە بەپێی سروشتە جیۆلۆجیەکەی جیاوازی ھەیە ،کەوا حااڵت ھەیە سەرکەوتوو دەبێت و بەشێوەیەکی خێرا نەوت دەدۆزرێتەوە و ئەم شوێنانە بە شوێنی بە پیتی نەوتی دەژمێردرێن ،کەچی ھەندێ حاڵەت بەر لە دۆزینەوەی نەوت پێویستی بە کاتێکی درێژ و سەرمایەکی گەورە ھەیە .زۆری تێچووی کردارەکانی پشکنینی جیۆلۆجی و جیۆفیزیایی و کرداری ھەڵکەندنی بیر بۆ مەبەستی گەڕان بە دوای دۆزینەوەی نەوت مەترسیەکان زیاتر دەکات بەتایبەت ئەگەر ئەم کردارانە لە لە شوێنێکی دووردا ئەنجام بدرێت خەرجیەکی زیاتری پێویستە ،کە بڕی تێچووی ھەڵکەندنی بیری نەوت لە نێوان ١٠٠٠٠٠جونەیە تا ١٠٠٠٠٠٠جونەیە دەبێت ،لەراستیدا بڕی ئەو پارەیەی کە لە کرداری ھەڵکەندنی ئەو بیرانەی کە بۆ گەڕان بە دوای دۆزینەوەی نەوت خەرج دەکرێت کەوا کەم Analytical, academic, quarterly Magazine
13
109
بههاری ٢٠١٦
جار ھەیە کە رێژەی سەرکەوتن دەگاتە ،%٤٠بۆ نموونە ١٨٦٥بیر بۆ مەبەستی گەڕان بەدوای نەوت لە ئەفریقیادا ھەڵکەنرا ،کەچی نەوت لە تەنھا ٥١٨بیردا دۆزرایەوە واتا رێژەی سەرکەوتن بریتیی بوو لە %٢١.٧و ئەم رێژەیە لەماوەی ١٥ساڵدا ئەنجامدرا لە ساڵی ١٩٥٠تا .١٩٦٥کە لە ھەمان ماوەدا ٣٢٦٣بیر بۆ گەڕان و دۆزینەوەی نەوت لە واڵتانی ئەوروپای رۆژئاوا ھەڵکەنرا کەچی لەم ژمارەیەدا تەنھا لە ٥٢٣بیردا نەوت دۆزرایەوە ،واتا رێژەی سەرکەوتن بریتیی بوو لە %١٣.٨لە بەرامبەر ئەم تێچووە زۆرەی پارە . قازانجی بەرھەمی نەوت زۆر بەرزە کە بە رێژەیەکی تێکڕایی دەگاتە ٤یان ٥بەرامبەر ئەوەندەی قازانجی پیشەسازیەکانی دیکە ،کە ئەوەیە وای لە کۆمپانیاکانی نەوت کردووە بەردەوام بن لە گەڕان بەدوای نەوتدا و دەرھێنانی لەگەڵ گرنگی پێدانێکی زۆر بە وردەکاری زانیاریە زانستیەکان بەر لە بڕیاردان بە ھەڵکەندنی بیر بۆ گەڕان بەدوای دۆزینەوەی نەوتدا ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی تێچووی بەرھەم ھێنانی نەوت . کرداری گەڕان بەدوای دۆزینەوەی نەوت بەھۆی چەند ھۆکارێکەوە بەرزبوەتەوە ،کە لە گرنگترینیان (پێشکەوتنی ھۆکارەکانی گەڕان بەدوای دۆزینەوەی نەوت و پشت بەستن بە ئامێرە ئەلیکترۆنیە ھەستیارەکان کە پێویستی بە شارەزایی وردو تایبەت ھەیە بۆ کارپێکردنیان و چاکردنەوەیان و ئەنجامدانی گەڕان بەدوای دۆزینەوەی نەوت لە جێگە دوورەکاندا (وەک بیابان و دارستانەکان و شوێنە دەریاییەکان ،باڵوبونەوەی کرداری گەڕان بە دوای دۆزینەوەی نەوت لە شوێنە دەریاییەکاندا بی تێچووی زیاترە بە بەراورد لەگەڵ کرداری گەڕان بە دوای دۆزینەوەی نەوت لەسەر وشکاییدا. تێکڕای گشتی بڕی تێچووی تیمێکی بچوکی روپێوی جیۆلۆجی (geological )surveyلەنێوان ١٢٠٠٠ – ٥٠٠٠دۆالر دەبێت مانگانە ،ھەروەھا ئامادەکردنی وێنەی ئاسمانی بۆ ھەر کیلۆمەتر چوارگۆشەیەک بە پێوانەی وێنە ١:٥٠٠٠٠نزیکەی ١.٥دۆالری تێدەچێت ،کە ئەمە کەمترین بڕی تێچووی کرداری پشکنینی جیۆلۆجیە ،بەاڵم بڕی تێچووی روپێوی جیۆفیزیایی پشت بە جۆری ئەو رێگەیە دەبەستێت کە بەکاردەھێنرێت. کە بڕی تێچووی کرداری روپێوی موگناتیسی ( )magnetic surveyلەنێوان ٥٠٠٠ – ١٠٠٠٠دۆالر دەبێت مانگانە .کەچی بڕی تێچووی روپێوی کێشکردن (gravity )surveyلەنێوان ٦٠٠٠٠ – ٢٠٠٠٠دۆالر دەبێت مانگانە .ھەروەھا تێکڕای بڕی تێچووی یەک تیمی روپێوی ( ) seismic surveyلەسەر زەویدا دەگاتە نزیکەی ١٠٠٠٠٠ دۆالر مانگانە ،کەچی بەکارھێنانی ھەمان رێگەی روپێوی سایزمۆگرافی (seismic ) surveyبۆ یەک تیم لە شوێنی دەریاییدا دەگاتە نزیکەی ٢٥٠٠٠٠دۆالر مانگانە . بڕی تێچووی ھەڵکەندنی بیری نەوت لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازی ھەیە، بههاری ٢٠١٦
13 110
Analytical, academic, quarterly Magazine
بەپێی دووری لە سەنتەری کارەکە و ئاسانی یاخود زەحمەتی کاری گواستنەوە لە گەورەیی ئەو ئامێرانەی کە دەبێ بگوازرێنەوە ھەروەھا ئەو کارانەی کە ئەنجام دەدرێن، بڕی تێچووی ئامێری کارپێکردنی ھەڵکەندنی قوڵ لەنێوان ٢٠٠٠٠٠ – ١٠٠٠٠٠دۆالر دەبێت مانگانە ،ئەمە تایبەت بە ئامێری گەورەی ھەڵکەندن کە قوڵی ھەڵکەندن دەگاتە ١٥٠٠٠ پێ ،کەچی بڕی تێچوو بۆ ئامێری ھەڵکەندن لەناو دەریـادا دەگاتە ٥٠٠٠٠٠ – ٣٠٠٠٠٠ مانگانە ،ھۆکاری ئەم بڕە زۆرەی تێچوونی پارە لە ھەڵکەندنی دەریاییدا دەگەڕێتەوە بۆ پێویست بوونی دروستکردنی شۆستە ( )platformی تایبەت لەنێو ئاودا کە ئامێرەکانی ھەڵکەندنی بیرە نەوتەکەی لەسەر جێگیر دەکرێت ئینجا لەوانەیە ئەم ()platformە جێگیر بێت یاخود ناجێگیر بێت واتا بتوانرێت بجولێنرێتەوە ھەروەھا ئەو خەرجیـەی کە لە یەکەپاڵپشتیکەرەکاندا سەرف دەکرێت ،ھەروەھا ئەو خەرجیـەی کە بۆ چاکردنـــەوەو گواستنەوەی ( )platformلە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە سەرف دەکرێت و ئەو خەرجیەی کە لە مەترسـیەکانی کە دوچـاری دەبێتەوە لە ئەنجامی بوونی شـەپۆڵە دەریاییە زۆر گەورە و کاریگەرەکان کە دەبێتە ھـۆی تێکدان و وێرانکردنی ()platformە کان و تێکدانی ئامێری ھەڵکەندن .بۆیە کرداری دەرھێنانی نەوت لەناو دەریادا خەرجیەکی ئێجگار زۆری پێویستە بۆیە بڕی تێچووی ھەڵکەندنی دەریایی نزیکەی چوار تا پێنج بەرامبەر خەرجیەکانی ھەڵکەندنی بیری نەوتی سەر زەوی دەبێت. لەبارەی ( )and Onshore Offshoreوە: :Onshoreکـرداری دەرھێنان و بەرھەم ھێنانی نەوتە لە سەر زەوی ،لەسەر وشکانی، ھەروەک ئەوەی کە لە ھەرێمی کوردستاندا ھەیە کە گشت کردارەکانی دەرھێنان و بەرھەم ھێنانی نەوت بریتیین لە (.)Onshore :Offshoreکـرداری دەرھێنان و بەرھەم ھێنانی نەوتە لەنێو دەریـادا ،لە جیهاندا ھەندێک لە کردارەکانی دەرھێنان و بەرھەم ھێنانی نەوت لەنێو دەریا و زەریاکاندان و کارکردن لە ( )Offshoreگرانتر و مەترسیدارترە وەک لە کارکردن لە ( ،)Onshore کە لەم خااڵنە روونی دەکەمەوە: .١کەس ناتوانێت لە ( )Offshore platformدا کاربکات بێ ئەوەی ھەندێک راھێنانی سەالمەتی ئەنجام دابێت .کارمەندان بەر لە چونیان بۆ کارکردن لە ( )Offshore platformدەبێ پشکنینی پزیشکیان بۆ بکرێت ،ھەروەھا دەبێ ئەو کەسە بەشداری بکات لە خولی تایبەت بە ئاگر کوژێنەوەو ھەاڵتن و خۆدەربازکردن لە کاتی ئاگرکەوتنەوەو مەترسیەکانی دیکە کە بەرورووی ئەو ( )platformدەبێتەوە Analytical, academic, quarterly Magazine
13
111
بههاری ٢٠١٦
کە کاری لەسەر دەکرێ. .٢ئەو کەسانەی کە لە ( )Offshoreدا کاردەکەن دەبێ لەرووی جەستەییەوە گونجاو بن لەبەرئەوەی ماندوبوونی زۆرە. .٣ئەو شوێنەی کە کـرداری دەرھێنان یان بەرھەم ھێنانی نەوتی لەسەر ئەنجام دەدرێت پێی دەگوترێت (.)Platform .٤بەشێوەیەکی گشتی رووبەری ( )Platformھەمان رووبەری گۆڕەپانێکی تۆپی پێیە. .٥رووبەری ھەریەک لە پالت فۆڕمی دەرھێنانی نەوت ()Oil drilling platform و پالت فۆڕمی بەرھەم ھێنانی نەوت ( )Oil production platformلەیەکتر جیاوازن ،کە رووبەری ( )Oil drilling platformبچوکترە لە رووبەری (Oil )production platformلەبەرئەوەی ئەو کەسانەی کە لە (Oil production )platformکاردەکەن ژمارەیان زیاترە و کارەکەش فراوانترە. .٦لە ناوچەی ( )process areaکە بەشێکی ( )Platformە ،کرداری لێکجیاکردنەوەی نەوت لە گاز و ئاو لەم شوێنەدا ئەنجام دەدرێت. .٧لە ( )Utilities areaکە بەشێکی ( )Platformە ،وزەی کارەبای لێیەوە دابین دەکرێت بۆ ( .)Platform .٨لە ( )Offshore platformدا شوێنی تایبەت بە نوستن و خواردن و خواردنەوە ھەیە پێی دەگوترێت (.)accommodation area )derrick( .٩شوێنێکی بەرزە لە بەشی سەرەوەی تاوەری ھەڵکەندنی بیر کە لەوێوە کۆنتۆرڵی شۆڕکردنەوەی بۆڕی و ھەندێک کاری دیکەی دەکرێت و راستەوخۆ دەکەوێتە سەرەوەی ناوچـەی سەرەکی بیر ( ،)well head areaبەرزایی بەرزترین شـوێنی ( )derrickلە بەرزایی بینایەکی ٢٠نھۆمی زیاترە . دەرھێنانی پەترۆڵ :- پیشەسازی دەرھێنانی پەترۆڵ چەندین تایبەتمەندێتی ھەیە کەوا ئەم تایبەتمەندێتیانە وایان کردووە کاری پیشەسازی نەوت لە گشت پیشەسازیەکانی دیکە جیاواز بێت ،لە گرنگترین ئەم تایبەتمەندێتیانە لە خوارەوە کورت کراوەتەوە: .١پەترۆڵ لەنێو عەمبارەکانی نێو چینە جیۆلۆجیەکاندا لە قواڵیی ھەزاران مەتر دایە لەسەر رووی زەویەوە ،بە ھەمان شێوە ئەگەر پیشەسازی دەرھێنانی پەترۆڵ لەنێو دەریادا ئەنجام بدرێت ،قوڵـی پەترۆڵ لە ژێرەوەی دەریاوە تا دەگاتە عەمباری پەترۆڵ ھەزاران مەتر دەبێت ،ھەروەھا مرۆڤـ کار لەگەڵ ئەم عەمبارانەی نەوتدا دەکات بێ بههاری ٢٠١٦
13 112
Analytical, academic, quarterly Magazine
ئەوەی بیانبینێت یاخود بتوانێت دەستی پێیان بکەوێت ھەروەھا بێ ئەوەی لە راستیەتی قەبارەکەیان بزانێت ،کەچی مرۆڤـ بەبەکارھێنانی ( )theoryیە زانستیە پێشکەوتوەکان و شارەزایی پڕاکتیکی دورو درێژ کار لەگەڵ ئەم عەمبارانەی پەترۆڵدا دەکات . .٢رێگەکانی گەڕان بە دوای دۆزینەوەی نەوت سادە نین و ئاڵۆزن و پێویستی بە خەرجیەکی ئێجگار زۆر ھەیە لەگەڵ ئەوەشدا ھەرچەندی ئەو رێگەیەی کە بەکاری دێنین لەرووی زانستیەوە پێشکەوتووتر بێت ،کەچی دێتای تەواو دڵنیاکەرەوەمان دەست ناکەوێت لەبارەی ھەبوونی عەمبارەکانی پەترۆل لە شوێنێک لە شوێنەکان ،لەبەرئەوە بۆ مەبەستی تەئکید کردن پێویستە دەست بکرێت بە ھەڵکەندنی بیر ،ھەروەھا ئەوەی کە کارەکە زۆر ئاڵۆزتر دەکات رودانی جوڵەی چینە جبۆلۆجیەکانە. کە لە ئەنجامی ئەم جواڵنەدا جوڵەی چینە جیۆلۆجیەکانە کە لە ئەنجامی ئەم جواڵنەدا بە چەندین داشکان و درز و ()foldی ھەمەجۆر لە قەبارە و ئاراستە کە لە زەمەنە جیۆلۆجیە لێک جیاوازەکاندا رویانداوە ،ئەوە سەرەڕای ئەو کارلێکانەی کە دەبنە ھۆکاری رودانی بوونی جیاوازی گەورە لە تایبەتمەندێتی لە پێکھاتەی جیۆلۆجی و تایبەتمەندێتی لە عەمبارەکانی نەوتدا. .٣کۆبونەوەی نەوت راستەوخۆ لەنێو عەمبارەکان یاخود دەریا یان روبارە ژێـر زەویەکاندا بوونی نیە وەک ئەوەی ھەندێک لە خەڵک وا وێنای دەکەن ،بەڵکو کۆبونەوەی نـەوت لەنێو بۆشاییەکانی بەردی نیشــتوودا ھەیە ئینجا ئەگەر بێت و ئەو شوێنە شوێنی بنچینەیی ( )original placeبێت یاخود شوێنێکی الوەکی بێت بەھۆی رودانی جوڵە لە چینە جیۆلۆجیەکان یان بەھۆی کارلێکە کیمیاییەکانەوە بێت یاخود رودانی درزی بەردی ئاگرینەوە (Igneous rock )cracksبێت کە لەژێر بارێکی دیاریکراوەوە رویدابێت ،کە ھەردەم ئەم کۆبوەوە نەوتیانە لەگەڵ مەوادی دیکە دەبینرێت وەک (ئاوی نێو چینە جیۆلۆجیەکان ،گازەکان ،شەوائب )tarnishesبۆیە بڕی پەترۆلەکە %١٠٠قەبارەی ئەو بۆشاییە ناداتە دەست کەلە عەمبارە نەوتەکەدا ھەیە ئینجا ئەگەر پێکھاتەیی یاخود نیشتویی بێت ،سەرەڕای Analytical, academic, quarterly Magazine
13
113
بههاری ٢٠١٦
ئەوەش ،ھەمان ئەو پلەی تێرێتیەی پەترۆڵ لەنێو بۆشاییەکانی بەردەکان (واتا پلەی تێرێتی شلەی پەترۆڵی کە وەک مادەی خاوی پەترۆڵ پشتی پێببەسترێت) دابەش دەبێت بۆ ئەو بڕە پەترۆڵەی کە کە لە توانادا ھەیە بە بەرھەم بێت و بڕەکەی دیکە کە بەسەر رووی ئەو تەنۆلکەکانەوە لکاوە کە پێکھێنەری بەردەکانن کە جۆری پێوەلکانەکە کیمیاییە بۆیە بەبێ ئەنجامدانی ئەو کردارانەی کە پارەیەکی زۆری تێدەچێت ناتوانرێت ئەم بڕەیەی پەترۆڵ لەنێو بۆشاییەکانی بەردی نیشتودا دەربھێنرێت و سوودی لێ وەبگیرێت ،ئەویش لەبەر ئەو گۆڕانکاریەی کە بەسەر تایبەتمەندێتی پێکەوەلکانەکەدا دێت . .٤دەبێ بزانین کە تەنھا ئەنجامدانی گەڕان بەدوای دۆزینەوەی نەوت بەس نیە، لەبەرئەوەی ئەم کارە تێڕوانینێکی روون و ئاشکرا نادات بەدەستەوە بەو پلەیەی کە دڵنیاییمان پێبدات لە خەماڵندنی پشکنینەکە بۆ دیاری کردنی ئەو بڕە پەترۆڵەی کە لەتوانادایە دەربھێنرێت ،یاخود بۆ دیاری کردنی قەبارەی چاوەڕوانکراوی عەمبارەکەی کە پەترۆڵی تێدایە. ھەندێک خەڵک وا ھەست دەکەن کە دەتوانرێ بە ھەڵکەندنی بیرە نەوت و ئینجا بە شیکردنەوەی سامپلەکانی بەرد بۆ دیراسەکردنی تایبەتمەندیەکانی ئەو چینە جیۆلۆجیەی کە ھەڵگری پەترۆڵەکەیە و ھەروەھا روونبونەوە و ئاشکراکردنی سیفاتی عەمباری چاوەڕوانکراو و بڕی ئەو یەدەگەیەی پەترۆڵ کە دەتوانرێت دەربھێنرێت و گشت زانیاریە پێویستەکان وەدەست بکەوێت ،پێویستە ئاماژە بەوە بکەم کە لە ھەڵکەندنی بیردا ھەرچەندی قەبارەی ئەنجامە شیکراوەکانی پێکھێنەری بەردەکان زیاتر بێت بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر نیە لە ١لە ٤٠یاخود ٥٠ملیۆن بە بەراوردکردن بە کۆی قەبارەی بەردی ئەو چینەی کە دەبێ دیراسە بکرێت ،کە دەتوانرێت زۆر بە سادەیی ئەم زانیاریانە بچوێندرێ بە (کاتێ یەکێک چاوی تەنھا بە کەسێک دەکەوێت لە واڵتێکدا کە ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە ٤٠ملیۆن کەس ،وا دادەنرێ کە ئەو کەسە گشت خەڵکی ئەو واڵتە دەنوێنێ لە رووی شێوەو سروشت و ئاستی رۆشەنبیری و فێرکردن کەوا ئەوەش لەتوانادانیە و راست نیە. کرداری ھەڵکەندن – :The drilling process کرداری ھەڵکەندنی بیری نەوت لە گرنگترین و مەترسیدارترین پڕۆژەکانە و زۆرترین بڕی پارەی تێدەچێت ،ھەڵکەندنی بیر تاکە تەکنیکە کە بتوانرێت لە رێگەیەوە نەوت لە قواڵیی زەویەوە دەربھێنرێت ،کەوا ئەم پڕۆسەیەش لە رێگەی چوار قۆناخی سەرەکیەوە جێبەجێ دەکرێت: بههاری ٢٠١٦
13 114
Analytical, academic, quarterly Magazine
.Aھەڵکەندنی بیری نەوت – :Oil well drilling کرداری ھەڵکەندنی بیری نەوت لەرێگەی ھەڵکەندنی ( )Rotary Drillingئەنجام دەدرێت ،کە بۆ ئەم مەبەستە ئامێری بیر ھەڵکەندن band- standبەکاردەھێندرێت، کە لە خوارەوە قۆناخەکانی باس دەکەم: * ئامێری بیر ھەڵکەندن (:)drilling well instrument ئامێری ھەڵکەندنی بیری نەوت بەرێگەی کرداری خواڵنەوە بیرەکە ھەڵدەکەنێت و لەم بەشە سەرەکیانەی خوارەوە پێک دێت: .١تاوەری ھەڵکەندن (:)derrick بریتییە لە تاوەرێکی لە کانزا دروستکراو بۆ کرداری جێگیرکردنی بۆڕی ھەڵکەندن و بەیەکەوە بەستنی بۆریەکان لەگەڵ یەکتردا بەکاردەھێنرێت ،لە پاشان پاڵنانی بەرەو خوارەوە بە رێگەی حەلەزۆنی. .٢بۆڕی ھەڵکەندن – :Pipe drilling بریتییە لە بۆڕی کانزایی زۆر رەق کۆتاییەکانی بە بەستەر کۆتایی دێت بۆ بەستنەوەی بۆڕیەکان لەگەڵ یەکتردا بۆئەوەی ببێتە بۆریەکی بەیەکەوە بەستراوی درێژ و ناو بۆش بۆ تێپەڕبوونی قوڕی ھەڵکەندن ( )drilling mudبەناودا. .٣سەری ھەڵکەندن یان کونکەر – :Bit بریتییە لە کوتلەیەکی کانزایی کە بەشێوەیەکی ئەندازەیی جیاواز دروستکراوە، تەنیشتەکانی ( )bitتیژ و دداندارن و لەکاتی ھەڵکەندندا کرداری وردکردنی بەردەکان ئەنجام دەدات و ناو بۆشە و لە خوارەوەیدا چەندین کونی تێدایە کە لەرێگەیانەوە پاڵنانی قوڕی ھەڵکەندن بۆ بۆشاییە ھەڵکەندراوەکە بە ئەنجام دەگات . .٤قوڕی ھەڵکەندن – :drilling mud بریتییە لە مەوادی کیمیایی وردکراو و تێکەڵ بە ئاو دەکرێت بۆئەوەی ببێتە شلەیەکی پەیت ،لە کاتی کرداری ھەڵکەندنی بیردا قوڕی ھەڵکەندن – drilling mudبەھۆی ترومپای زۆر بەھێزەوە لەرێگەی بۆشاییەکەوە کە دەکەوێتە ناوەوەی بۆڕی ھەڵکەندنەوە رەوانەی ناو بیرە ھەڵکەندراوەکە دەکرێت بۆئەوەی بگاتە سەری ھەڵکەندنەوە ،کە لەرێگەی ھەندێک کونەوە بۆئەوەی لەوپەڕی قوڵی بیرەکەوە بەرەو سەرەوە پاڵبنرێت و تا دەگاتە سەر رووی زەوی و لەگەڵ خۆیدا ئەو وردە بەردانە دێنێتە دەرەوە کە لە ئەنجامی کرداری ھەڵکەندنەکەدا بەھۆی ھێزی ئامێری ھەڵکەندنەوە بەردەکان ورد دەکرێت، ھەروەھا لە سەرەوەدا قوڕی ھەڵکەندن – drilling mudبە مورەششەح ()filterە کەدا تێپەڕ دەبێت و بەوەش وردە بەردەکان لە قوڕەکە جیادەبێتەوە .لەدواییدا جارێکی تر قوڕەکە بەرەو بۆشایی بۆڕیەکەی ھەڵکەنـدن پاڵدەنرێـت و بەمەش دەوترێت خولی Analytical, academic, quarterly Magazine
13
115
بههاری ٢٠١٦
قوڕی ھەڵکەندن .شایانی باسە قوڕی ھەڵکەندن لە پێویستیە زۆر گرنگەکانی کــرداری ھەڵکەنـدنی بیـری نەوتـەو بەبێ قـوڕی ھەڵکەندن کـرداری ھەڵکەندن ناتوانرێت ئەنجام بدرێت ،بۆیە پێویســـتە ئەو کەســـەی کە لە کەرتـی نەوتــدا کاردەکات زانیاریـــەکی لەبارەیـەوە ھەبێت. سوودەکانی قوڕی ھەڵکەندن –:advantages drilling mud .١کۆنترۆڵکردنی پاڵەپەستۆی ژێرەوەی سەر رووی زەوی. .٢ساردکردنەوەی ئەو بەشەی ئامێری ھەڵکەندن کە پێی دەوترێت ( )bitواتا ئەو کونکەرەی کە لە کانزایەکی ئێجگار رەق دروستکراوەو لەپێشتردا ئاماژەمان پێیکرد ،کە بەھۆی لێکخشان لەگەڵ بەردی چینە جیۆلۆجیەکاندا لە ساتی کرداری ھەڵکەندندا پلەی گەرمیەکەی زۆر بەرزدەبێتەوە. .٣ھێنانەدەرەوەی بەردە وردبووەکان کە لەئەنجامی کرداری ھەڵکەندنەکەدا لە چینە جیۆلۆجیەکاندا لێدەبنەوە ئەو کردارەش لەو کاتەدا روودەدات کە قوڕی ھەڵکەندن لە قواڵیی بیرە ھەڵکەندراوەکەوە بەرەو سەرەوە پاڵدەنرێت ،کە ھێزی دیواری بیرە ھەڵکەندراوەکە زیاد دەکات بۆ دانەڕوخانی دیواری بیرەکە لە ساتی ھەڵکەندندا و گرنگی نەدان بە ھاتنەدەرەوەی ئەو گاز و شالنەی کە لەنێو ناخی زەویدا لەژێر پاڵەپەستۆیەکی زۆردا بوونیان ھەیە کە دەبێتە ھۆکاری تەقینەوەی بیرەکە ،ئەوەش لەرێگەی ھاوسەنگ بوونی بارستایی قوڕی ھەڵکەندن لەناو بیرەکە بۆ پاڵەپەستۆی گاز و شلەکانی ناو چینە بەردە جیۆلۆجیەکان. .٤پێدانی وزەی ھایدرۆلیکی بە ئامێرەکانی خوارەوەی بیری ھەڵکەندراو. :B. Well Casing کاتی گەیشتنی ھەڵکەندن بە قواڵییەکی دیاریکراو دەست دەکرێ بە روپۆشکردنی بیرە ھەڵکەندراوەکە بە بۆڕی لە ستیل دروستکراو کە پێی دەوترێت ( )casingکە بە شۆڕکردنەوەی بۆڕیەکە لە سەرەوەی بیرەکەوە بەرەو قواڵییەکەی و بە تێکردنی جۆرێکی تایبەت لە چیمەنتۆ لە بۆشایی نێوان دیواری بیرکە و بۆڕیە شۆڕکراوەکە ( ،)caseکە بەوەش ( )casingبە دیوارەکەوە جێگیر دەبێت .کە ئەم بۆڕیە نایەڵێ بیرەکە توشی داڕۆخان بێت و لە داڕوخان دەیپارێزێت ،ھەروەھا رێگە دەگرێت لە بەفیڕۆچوونی قوڕی ھەڵکەندن لەکاتی سەرخستنی بۆ سەر رووی زەوی ئەوەش بە رێگەگرتن لە چونی برێکی قوڕەکە بۆ نێو کون و کەلەبەری دیوارەکە (بەتایبەت ئەگەر بەردەکان بۆشاییدار بن) یان لەو کونە ئەشـکەوتیانەی کە لە ھەندێک شوێنی ھەڵکەندندا ھەیە . لەبەرئەوە ئەم بۆڕیە رێگە دەگرێت لە رۆچوونی ئاوی نێو چینە جیۆلۆجیەکان (ئاوی بههاری ٢٠١٦
13 116
Analytical, academic, quarterly Magazine
ژێر زەوی) بۆ نێو بیرەکە .ھەروەھا تیرەی بۆڕیەکە لە سەرەوەیدا گەورەیە و وردە وردە لەگەڵ زیاتر چوونە خوارەوەی بۆ نێو قواڵیی بیرەکە تیرەکەی بچوکتر دەبێتەوە. ھەروەھا پێش دەستکردن بە ھەڵکەندنی قۆناغێکی تازە لە بیرەکە بۆڕی روپۆش ( )casingلە دوای جێگیرکردنی بە چیمەنتۆ بە سەری بیرەکە دەگات لە ژێرەوەی منەێەی تاوەری ھەڵکەندن .کە سەری بیرەکە پێکدێت لە کۆمەڵێک لە رۆخ (flanges ) و بەستەر و سەرە بۆڕی ( )valvesکە لەالی سەرەوەدا بە ئامێری رێگرتن لە تەقینەوە دەگات ( )Blow out prevent, Bopکە دەتوانرێ بەھۆی ئەوەوە رێگری لە ھاتنەدەرەوەی گاز و نەوت و ئاو بگیرێت لە ساتی کرداری ھەڵکەندندا تا ئەو کاتەی کاری ھەڵکەندن و روپۆشکردن و کارەکانی دیکە بە سەالمەتی تەواو دەبن . ھەڵکەندنی بیری نەوت – :Drilling well ھەڵکەندنی بیری پشکنین – :Explorative well drilling ھەڵکەندنی ئەم جۆرە بیرە بۆ مەبەستی پشکنین و تێستە پێش ئەوەی %١٠٠دڵنیایی ھەبێت کە لەژێرەوەی ئەو شوێنەدا عەمباری بەرھەمداری نەوت یان گاز ھەیە .دوا بە دوای ئەنجامدانی روپێوی جیۆفیزیایی و دراسات و لێکۆڵینەوەی فیزیاوی کە بەھۆیانەوە دەتوانین باشترین و گونجاوترین شوێن وەک کێڵگەیەکی بەرھەم ھێنی نەوت یان گاز دیاری بکرێت ،ئینجا دەست دەکرێت بە ھەڵکەندنی یەکەم بیری دۆزینەوەیی کە بە بیری Wild Cat Wellنادەبرێت ،ئەوەش بەپێی ھەڵسەنگاندنێکی زانستیانەی ورد و تێروتەسەل بۆ شوێنی ھەڵکەندنی بیرەکە و ھەروەھا بۆ ئەو قواڵییەی کە پێویستە پێی بگات ،لە پاشاندا تۆمارکردنی ئەنجامەکان لە دیۆکۆمێنتی تۆمارکردنی بیر واتا ( )well loggingکە ئەوەش دیاریکردنی جۆری چینە جیۆلۆجیەکە و ئەستوریەکەی و خەماڵندنی تەمەنی بەرد و چینە جیۆلۆجیەکان بەپێی ئەو بەردبوانەی ( )fossilsکە لەناو ھەر چینێکدا ھەیە دەردەخات ،ئەوە سەرباری پێوانەکردنی بەرگری کارەبایی و چااڵکی تیشکدەرانە و باڵوبونەوەی شەپۆڵە دەنگیەکان بەنێو چینە جیۆلۆجیە جیاوازەکان و چڕێتی بەردەکان و بە دیاریکردنی سیفاتە سروشتیەکانی وەک ( )porosityو ( )permeabilityو بە سیفاتە کیمیاویەکان کۆتایی دێت. ھەروەھا لە ساتی ھەڵکەندنی بیری پشکنین ( )explorative wellدەستدەکرێت بە چاودێری کردنی شیکردنەوەی یەک بە یەکی سامپڵە وەرگیراوەکانی نێو چینە جیۆلۆجیەکان بە ئامانجی زانین و دیاریکردنی بەدوای یەک داھاتنی چینە جیۆلۆجیەکانی بەردی نیشتوو (واتا تەمەنی چینە جیۆلۆجیـەکان) لە کێڵگە نەوتیە چاوەڕوانکراوەکە. ھەردەم بیری پشکنینی یەکەم ( )first explorative wellلەسەر تەپۆڵکەی ئەو Analytical, academic, quarterly Magazine
13
117
بههاری ٢٠١٦
پێکھاتە جیۆلۆجیە ھەڵدەکەنرێت کە مەبەستە بدۆزرێتـەوە ،یاخود لەسەر ئەو شوێنی کە لەرووی تیۆریەوە ( )theoreticallyوا خەمڵێنراوە کە لەتوانایدا بێت گەورەترین بەرھەمی ھەبێت .ھەروەھا پێویستە ھەرچەندی بکرێت دەبێ کونی بیرە ھەڵکەندراوەکە ئەستونی بێت ( )verticallyو ھەروەھا ھاوکات لەگەڵ بەردەوامبوون لەگەڵ زیاتر قوڵکردنی بیرەکە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی ئەو چاککردنەوانەی کە دەبێ ئەنجام بدرێت لە کاتی پێویستدا تێستی گۆشەی الری بیرەکە دیاری بکرێت .لەگەڵ ئەوەی کە یەکەم بیری ھەڵکەندراو بەڵگەی ھەبـوونی پەتڕۆڵ و پێکھاتەی عەمباری پەتڕۆڵ و قواڵیی چینەکانی کە نەوتیان تێدایە ھەروەھا سیفاتەکانیمان دەداتەدەست. کەچی دیاریکردنی کێڵگەی پەترۆڵ و حیساب کردنی ئەو بڕە پەتڕۆڵەی کە چاوەروان دەکرێت بەبەرھەم بێت و خەماڵندنی بڕی پەترۆڵی یەدەگی ناجێگیر لە کێڵگەکەدا پێویستیان بە ھەڵکەندنی بیری پشکنینی دیکە ھەیە لە دەوروبەری بیرەکەی یەکەمدا، کە زۆر جاران ھەڵکەندنی بیـری زۆر قوڵ پێویستە لەو شوێنانەی کە گونجاون بۆ کۆبونەوەی نەوت و گاز ،ئەوەش بۆ دیراسەکردن و لێتۆژینەوەی پێکھاتەی جیۆلۆجی و بارودۆخی ھایدرۆلۆجی پێکھاتەی چینە نیشتوەکە ،ھەروەھا ھەڵکەندنی بیری (Para )metricبۆ وردبینی کردنی زانیاریـەکانی تایبەت بە پێکھاتەی جیۆلۆجی بەردەکان لە شوێنی توێژینەوەی پشکنینەکە . رێگەی تۆماری بیر – :well logging ئەم رێگەیە بەشێوەیەکی بەرفراوان بەر لە ھەڵکەندنی بیری پەتـڕۆڵ و لەکاتی ھەڵکەندن و دوای ھەڵکەندنیشی بۆ مەبەستی دیاریکردنی سیفاتی فیزیاوی لێکجیاوازی چینە جیۆلۆجیـەکانی ژێر زەوی بەکار دەھێندرێت ،ئەوەش بە ئەنجامدانی شۆڕکردنەوەی ئامێری پێوانەیی ھەمەجۆر بۆ نێو بیرەکە بۆ مەبەستی دیاریکردنی بەرگری جۆرێتی کارەبایی ،توانستی خۆیی و کاریگەرێتی و خێرایی دەنگیی و چڕیەتی و سیفاتی موگناتیسی و ھاوێشتنی فۆتۆناتی گامـای سروشتی ،یاخود دروستکردنی شەپۆڵی گاما وەک وەاڵمدانەوەیەک بۆ ھاوێشتنی نیوترۆنەکان . تۆمارکردنە کارەباییەکان (سەیری شێوەی رێگەی تۆماری بیر بکە) پێوانی بەرگری جۆرێتی بەردەکان و وێنەی سنووری نێوان چینە جیۆلۆجیەکان و دیاریکردنی شوێنەکانی ھەڵقواڵنی شلەکان و دیراسەکردنی ئاوی نێو چینە جیۆلۆجیەکان (ئاوی ژێر زەوی) و دیاریکردنی رێژەی سوێرێتیەکەیمان دەداتێ .کە بەمەش دیاریکردنی ئەو چینە جیۆلۆجیانەی کە شلەکانیان لێیەوە رۆدەچێت و ھەروەھا رووەکان و ئەو رۆخانەی کە دەوریان دەدەن ئاسان دەبێت ،ھەروەھا رێگەی کارۆموگناتیسی (electromagnetic بههاری ٢٠١٦
13 118
Analytical, academic, quarterly Magazine
)wayجیاوازی لە سیفاتی کاریگەرێتی بۆ سەر بەردەکانی ژێرەوەی سەر رووی زەوی ئاشکرا دەکات. ھەروەھا رێگەکانی بەرگری جۆرێتی و کارۆموگناتیسی زەوی (earth magnetic )& quality resistant waysلە روسیا لە قۆناخی پشکنینە سەرەتاییەکانی پەتڕۆڵ بۆ دروستکردنی نەخشەی چینە جیۆلۆجیە نیشتووەکان بەکارھێنرا ،ھەروەھا فرەنسا رێگەی کارەبایی ( )electric wayبۆ مەبەستی لێکۆڵینەوە لە کانزا رەقەکان و چاودێری کردنی وزەی گەرمی زەوی بەکارھێناوە .کەچی تۆمارکردنی چااڵکی تیشکدەری سروشتی بەردەکان بە بەکارھێنانی ئامێری پشکنینی تیشکدەری ھەمەجۆر لەسەر زەوی و لە ناو بیرەکان و ھەروەھا لە روپێوی تیشکدانی ئاسمانی ئەنجام دەدرێت. ھەروەھا سەرچاوەی تیشکدانی نیوترۆنی وەک تێکەڵەیەک لە بریلیۆم و رادیۆم بەکار دەھێنرێت ،ھەروەھا وەرگرتنەوەی ئەو شەپۆڵەی کە لە بەردەوە دەردەچێت ھەروەھا پێوانی پلەی مژینی نیوترۆن لەرێگەی ئایۆناتی ئەو ھایدرۆجینانەی کە لە پەترۆڵکە یان لە ئاوەکە یاخود لە گازەکەدا ھەیە .ھەروەھا دیراسەکردنی چااڵکی تیشکدەری بەردەکان بۆ ناسینی پێکھاتەی بەردەکان و چەندی بڕی ھەبوونی شلە تێیاندا و ھەروەھا ھەبوونی گازی سروشتی و بڕی بۆشایی نێو بەردەکان سوودی لێوەردەگیرێت ،ھەروەک تیشکی گاما بۆ پشکنینی Oil shaleبەکاردەھێنرێت ،ھەروەھا روپێوی تیشـکدەرلە باشترین رێگەکانی دیاریکردن و بەھێزکردنی نیشتوەکانی کانزا تیشکدەرەکانی ژێر زەویە ئینجا ئەوەی کە یۆرانیۆمی ( )Uraniumتێدایە یاخود ( .)Thoriumھەروەھا تۆماری باڵوبونەوەی دەنگ بەکاردەھێنرێت بۆ پێوانی خێرایی رۆیشتنی شەپۆڵەکانی دەنگ بە ھەر چینێک لە چینە جیۆلۆجیەکان بە جیا .ھەروەھا بۆ دیاریکردنی جیاوازی لەنێوانیاندا سەبارەت بە بەرگری دەنگیی ( )Acoustic Impedanceکە یارمەتیدەریشە بۆ زانینی بۆشاییەکانی ( )porosityبەردەکانی ژێر زەوی. جۆرەکانی ھەڵکەندنی بیری نەوت (:)Types of drilling oil well .١ھەڵکەندنی ئەستونی (:)Vertical drilling ھەڵکەندن یاخود کونکردنی زەوی بەشێوەی ئەستونی و روپۆشکردنی ئەم کونە ھەڵکەندراوە بە بۆریەکی کانزایی بۆ بەرھەم ھێنانی نەوت یان گاز ،تا پێش ساڵی ٢٠٠٦ زۆربەی ھەڵکەندنەکانی بیری نـەوت و گاز بەشێوەی ئەستونی ( )verticalبوون . بەاڵم لە دوای ئەم کاتەوە و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای تازە ھەڵکەندنی بیری ئاسۆییش ( )horizontalبەشێوەیەکی بەرباڵو دەرکەوت.
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
119
بههاری ٢٠١٦
.٢ھەڵکەندنی ئاسۆیی (:)Horizontal drilling ئەم جۆرە ھەڵکەندنەی بیری نەوت و گاز لەسەرەتادا بەشێوەی ئەستونی دەست دەکرێت بە کرداری ھەڵکەندنی بیرەکە و کرداری ھەڵکەندن بەشێوەی ئەستونی بەردەوام دەبێت و تا دەگاتە ئاستی ئەو عەمبارە نـەوت یان گازەی کە مەبەستە ،لەو شوێنەوە ئاڕاستەی ھەڵکەندنەکە دەگۆڕرێت بۆ ئاسۆیی و بەم شێوەیە کرداری ھەڵکەندنەکە بەردەوام دەبێت تا بەو عەمبارەی نەوت یان گازە دەگات کە مەبەستە دەربھێنرێت. ھۆکارەکانی ھەڵکەندنی بیری ئاسۆیی (Causes of drilling horizontal :) well • ئەو شوێنەی کە پێویستە بیرەکەی لێیەوە ھەڵبکەندرێت بریتییە لە شوێنێکی گرنگی رۆخ دەریا کە پڕیەتی لە مەرجان ،یاخود شوێنێکی گەشتیاری جوانە ،یان شوێن (گوندێکی) کەلەپوری کۆنی گرنگە ،یاخود ئەو شوێنە دەریاچەیەکە ،یان شوێنێکی ژینگەییە کە نابێ بەھۆی ھەڵکەندنی بیر بۆ دەرھێنانی نەوت یان گاز ئەو شوێنە گرنگە تێکبدرێت و خاپور و وێران بکرێت ،بۆیە لە دووری ئەو شوێنە گرنگەوە دەست دەکرێت بە ھەڵکەندنی بیرەکە و لەسەرەتادا بەشێوەی ئەستونیەکی تەواو ھەڵکەندنەکە دەست پێدەکات و تا گەیشتن بە ئاستی ئەو عەمبارەی کە مەبەستە نەوت یان گازی لێیەوە دەربھێنرێت ،ئینجا ئاراستەی ھەڵکەندنەکە دەگۆڕڕێت و دەبێتە ئاسۆیی و ئیتر ھەڵکەندنەمە بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت تا دەگات بە عەمبارەکە و بەمەش ئەو شوێنەی سەر زەوی کە پاراستنەکەی بە گرنگ دادەنرا پارێزراو دەبێت ،واتا لەم حاڵەتەدا دوو کار ئەنجامدرا یەکەمیان ،بەرھەم ھێنانی نەوت یان گازە ،دووەمیشیان پاراستنی ئەو شوێنە گرنگەیە کە پێویستە لە تێکدان و وێرانکردن بپارێزرێت. ھەندێک لەو کێشانەی کە بەرەو رووی ھێڵی بۆڕی گواستنەوی نەوت دەبێتەوە: Some of the problems face to pipelines of oil transportation پشتیوانی جیھانی ھێڵی بۆڕی - )Pipeline Support Global (SPG: خزمەتگوزاری خاوێنکردنەوەی ھێڵی بۆڕی :pipe line cleaning services - بەھۆی بەردەوامی گوێزانەوەی نەوت بەنێو ھێلی بۆڕی گواستنەوەدا ،کە لەوانەیە ئەو ھێڵی بۆڕیە دوو واڵت ببڕێت یان چەندین واڵت ببرێت تا دەگاتە شوێنی مەبەست بۆیە وایلێدێ کە لەم ماوەیەدا لە ھەندێک جێگەی نێو بۆریەکەدا خەڵتوخاڵ بنیشێت و بە زۆربونی بڕی ئەو نیشتوانەی ناو بۆری گواستنەوەی نەوت کاردەگاتە ئەوەی کە خێرایی گواستنەوەی نەوتەکە ھێواش بێتەوە بەشێوەیەک کە ھەندێک جاران ھێواش بونەوەکە دەگاتە ڕادەی بەتەواوەتی بلۆک بوونی بۆریەکەی گواستنەوە و بەمەش ئاستی بەرھەم زۆر دادەبەزێت ،بۆیە لەم کاتانەدا دەبێ دەست بکرێت بە ئەنجامدانی کارە بههاری ٢٠١٦
13 120
Analytical, academic, quarterly Magazine
خزمەتگوزاریەکانی خاوێنکردنەوەی ھێڵی بۆڕیەکە لە نیشتوەکانی ناوی. ( )Pipeline support globalدەتوانێ یارمەتیدەر بێت بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە خزمەتگوزاریانەی خوارەوە: • پشکنینی بۆڕیەکان (.)inspect pipes • پالنی خاوێنکردنەوەی ھێڵی بۆڕیەکان (.)plan pipeline cleaning • دیزایین کردن و دروستکردنی کەلوپەل و پێداویستی خاوێنکردنەوە (design .)and make cleaning tools • بەڕێوەبردنی خاوێنکردنەوەی ھێڵی بۆڕی (.)manage pipeline cleaning • خاوێنکردنەوەی شوێنی کار (.)clean up the site خاوێنکردنەوەی ھێڵی بۆڕی گواستنەوەی نەوت لەرێگەی ( )inspection gauge واتا گێچی پشکنین ئەنجام دەدرێت کە ھەندێک جار پێی دەگوترێت « »pigکارکردنی گێچی پشکنین بەم شێوەی خوارەوەیە: • دانانی ھاوێژەر ( )launcherو وەرگر ( )receiverلەناو سیستەمی ھێڵی بۆڕیدا. • دانانی ئامێرێکی تایبەت ( )deviceلە ھێڵی بۆڕیدا. • پاڵەپەستۆی نەوت لەناو ھێڵی بۆڕیەکەپاڵ بە ئامێرەکەوە ( )deviceدەنێت. • دیسکەکان ( )discsو فڵچەکان ( )brushesبۆریەکە خاوێن دەکەنەوە. • ئامێرەکە ( )deviceپاڵ بە نیشتوەکەوە دەنێت بۆ دەرەوەی بۆڕیەکە. • لە کۆتاییدا لە وەرگرەکەوە ( )receiverئامێرەکە ( )deviceوەردەگرینەوە.
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
121
بههاری ٢٠١٦
Analytical, academic, quarterly Magazine
13 122
٢٠١٦ بههاری
ببیلیۆگرافیای
رۆژنامەنوسی کوردی لە کەالر ٢٠١١ – ١٩٩١ سەباح عەلی جاف
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
123
بههاری ٢٠١٦
Analytical, academic, quarterly Magazine
13 124
٢٠١٦ بههاری
کەالر یەکێک لە شارە گرنگەکانی گەرمیان و کوردستانی باشور ،لە رووی مێژوو و شوێنەوارەوە بۆخۆی خاوەنی رابردوویەکی گەشە بەو پێیەی چەندین شوێنەوار و سەرچاوەی کۆنی تێدا دۆزراوەتەوە کە گەواھی بۆ دیرۆکی ئەم شارە دەدەن کە ھەندێکیان مێژووەکەیان بۆ پێش زاین دەگەڕێتەوە و ھەندێکی تریان بۆ سەردەمی ساسانی و ھاتنی ئیسالم و پاشتر ،لە مێژووی نوێ و ھاوچەرخیشدا کەالر بە پێی سەرچاوەکان ئاوەدان کردنەوەی بۆ سەدەی ١٨دەگەڕێتەوە و لێرە بەدواوە ووردە ووردە گەشەی کردووە بە تایبەت دوای ئەوەی کە بەگزادەی جاف توانیان گەشە بە گوندی (کەالری کۆن) بدەن کە ئێستا گەڕەکێکی گەورەی شارەکەیە ،لە ساڵی ١٩٣١یەکەم قوتابخانە لە کەالر دەکرێتەوە ئەمەیش دەبێتە ھۆی زیاتر گەشانەوەی الیەنی رووناکبیری کەالر بە جۆرێک ئەم قوتابخانەیە چەندن منداڵی پێگەیاندووە و لە بواری روناکبیری و راگەیاندندا رۆڵییان ھەبووە. لە پاش ئەوەی بە مەرسومی کۆماری کەالر لە ١٩٧٠/٢/٢٨دەبێتە قەزا زیاتر گەشە دەکات ،ئەمەیش کاریگەری لەسەر الیەنە جۆربەجۆرەکان ھەبووە بە تایبەت کایەی مەعریفی ،لە سەردەمی بە قەزابوونی کەالردا لەم شارەدا چەندین کەس کاری راگەیاندیان کردووە و لەو رووە ناویان دیارە بەاڵم لە پاش راپەڕینی کۆمەاڵنی خەڵک لە کوردستان لە بەھاری ١٩٩١زیاتر ئەم شارە بەرەو پێش دەچێت ،یەک لەو الیەنانە بواری راگەیاندن و رۆژنامەوانیە بە تایبەت رۆژنامەنوسی کە ھەر لە سەرەتاکانی راپەڕیندا یەکەمین باڵوکراوە لێرەوە دەردەچێت بە ناوی (میلکان) ،قوناغ بە قوناغ کاروانی رۆژنامەنوسی لەم شارەدا زیاترچرۆ دەکات بە شێوەیەک سااڵنە ژمارەی رۆژنامە و باڵوکراوەکانی بە تەواوەتی زیادی کردووە. لەم ببیلۆگرافیەدا من ھەوڵم داوە کار بکەم بەشێوەیەک بە پێی توانا لە ماوەی سااڵنی ٢٠١١ – ١٩٩١ئەوەی کە دەست کەوتووە بە تەواوی ( )٦٥باڵوکراوەم کۆکردوەتەوە و ھەوڵم داوە لێرەدا بیخەمە روو ،بە ھیوام ئەم کارەی من سەرەتا بێت لەم رووە و ھەر باڵوکراوەیەکی تر لەو مێژووەدا ھەبێت بخرێتە روو چونکە دڵنیام کە باڵوکراوەی تر ھەبووە و رەنگە من دەستم نەکەوتبێت بۆیە دەکرێـت ئەم کارە درێژەی ھەبێت ،من ئەم کارە بۆ خۆم زۆر بە پیرۆزی دەزانم وە ناوم لێدەنێم (بیست ساڵ خەباتی قەڵەم Analytical, academic, quarterly Magazine
13
125
بههاری ٢٠١٦
لە کەالر) ،سەرباری کار کردنم لەو بوارەدا ھەندێک تێبینی و سەرەنجم ال گەاڵڵە بوو کە لێرەدا دەیخەمە روو وەک بەرچاو روونی بۆ خوێنەران و ئەوانەی لە داھاتوودا لەم رووە کار دەکەن: – ١لە کەالر لە سەروبەندی راپەڕیندا یەکەم باڵوکراوەی کوردی تێیدا دەر دەچێت بە ناوی (میلکان) کە ژمارە سێی لە سەرەتای مانگی تەموزی ١٩٩١دەرچووە ،من تەنھا ئەو ژمارەیەم دەست کەوت واتا ژمارە یەکی ئەو باڵوکراوەیە پێشتر دەرچووە و رەنگە ژمارەی زیاتریشی لێ باڵوکرابێتەوە ،بەم شێوەیە دەر دەکەوێت لە کەالر یەکەمین باڵوکراوەی کوردی لە دوای راپەڕین لەم شارەدا دەرچووە. – ٢لەم ببیلۆگرافیەدا کە من کارم لەسەر کردووە سنورەکەی بریتیە لە سنوری فەزای کەالر بە ھەر دوو ناحیەی (پێباز ،رزگاری) واتا سنوری کارکردن لەم رووە دیارە ،بە ھەمان شێوە لە سەرەتای ساڵی ١٩٩١تا کۆتای ساڵی ٢٠١١ھەر باڵوکراوە و رۆژنامە و گۆڤارێک دەرچوبێت و بەردەست کەوتبێت لێرەدا خراوەتە روو. – ٣ھەندێک لەو باڵوکراو و رۆژنامانە بە ناوی گەرمیان یان بە ناوی شوێنی ترەوە دەرچوون بە تایبەت لەسەرەتای راپەڕینەوە باڵوکراونەتەوە ،بۆ نمونە ھەبووە لەسەری نوسراوە لە الیەن (لقی خانەقین) ەوە دەرچووە لە کاتێکدا ئەو شارە لە کاتی راپەڕیندا بۆ ماوەیەکی کەم ئازاد کرا و جارێکی تر لە الیەن بەعسەوە دەستی بەسەردا گیراوەتەوە، وەک ووتم ئەو باڵوکراوەنە لە کەالر کاریان بۆ کراوە و زۆریشیان ھەر لێرە باڵوکرانەتەوە و لەم شارەدا دەرچوونە بۆیە لەسەر کەالر حیساب دەکرێن. – ٤ھەندێک لە باڵوکراوەکانی سنوری کەالر تەنھا یەک ژمارەیان لێ دەرچووە و لە دەرچوون وەستاون ئەمەیەیش ھۆکارەکەی بە زۆری بۆ الیەنی ماددی دەگەڕێتەوە. – ٥ھەندێک لە باڵوکراوەکان (مێژووی دەرچون) یان روون نیە بە تایبەت لە ژمارەیەکی ئەو باڵوکراوەیەدا نەنوسراوە لە کەیدا دەرچووە ،ھەر بۆیە لەم رووە کەم و کورتی بەدی دەکرێت و بۆ ئەمەیش پشت بە زانیاری کەسەکان بەسراوە یان لە ژمارەی پاشتری ئەو باڵوکراوەدا نوسراوە کە یەکەم ژمارەی ئەو رۆژنامە کەی دەرچووە. – ٦بەشێک لە باڵوکراو و رۆژنامەکان بە شێوەیەکی رێک و پێک و خولی دەرنەچوونە ئەمەیش بە گرفت دادەنرێت ،بە نمونە رۆژنامەیەک یان باڵوکراوەیەک کە لەسەری نوسراوە مانگانە دەردەچێت کەچی ژمارەکانی بە رێک و پێکی بە دوای یەکدا دەرنەچوونە واتا بە شێوەیەکی خولی رێک و پێک نەبووە. – ٧بەشێک لە باڵوکراوەکان ناوی ستافی لەسەر نیە یان لەم رووە تێکەڵ و پێکەڵیەک بەدی دەکرێت بە تایبەت ئەو باڵوکراوانەی لەسەرەتای راپەڕیندا دەرچوون ناوی کەسیان
بههاری ٢٠١٦
13 126
Analytical, academic, quarterly Magazine
وەک ستاف لەسەر نیە. – ٨قەبارە و سایزی باڵوکراوەکان جۆر بە جۆرن واتا ھەندێکیان زۆر بچوک یان ناوەند و گەورە ھەر بۆیە قەبارەوە باڵوکراوەکان جۆر بە جۆرن ،روون نیە ئەم باڵوکراوانە لە رووی تیراژەوە چەند دانەیان لێ دەرچووە ھەر چەندە لەسەر بەشێک لە رۆژنامەکان تیراژەکەی نوسراوە. – ٩ئەو باڵوکراوە و رۆژنامە و گۆڤارانەی کە لە ماوەی ئەو بیست ساڵەدا لە کەالر دەرچوونە ژمارەیان ( )٦٥باڵوکراوەیە ،ھەر بۆیە باڵوکراوەی تر لەو مێژووەدا دەرچووە و رەنگە بەردەستی من نەکەوتبێت ،ئەو باڵوکراوانە کە دەرچوون ھەمە جۆرن لە رووی ناوەڕۆک و سیاستەوە واتا زۆر الیەنی ژیانیان گرتوەتەوە ،بەشێک لەو باڵوکراوانە لە الیەن حزبە کوردستانیەکان بە تایبەت یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دەرچوونە ،ئەمە سەرباری ئەوەی لە باڵوکراوەی ئازاد و سەربەخۆیش دەرچوونە بە تایبەت لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لە پاش ساڵی ٢٠٠٣دەنگە ئازادەکان زیاتر دەر کەوتون ،ھەر چەندە لە سەرەتاوە باڵوکراوە و رۆژنامەکان گشتی بوونە بەاڵم پاشتر دەبنە تایبەت مەند واتا رۆژنامە و باڵوکراوەی تایبەت بە ژنان و گەنجان و قوتابیان و خوێندکاران، یان باڵوکراوەی تایبەت بە ئەنفال دەرچوە ،ھەندیک لە باڵوکراوەکان لە بۆنە و یادێکدا تەنھا ژمارەیەک یان دوانیان لێ باڵوکراوەتەوە. - ١٠سەر باری ئەو باڵوکراوانەی لێرەدا خراونەتە روو لە بواری نوسراودا ،بە ھەمان شێوە سنوری کەالر لە بواری رۆژنامەوانی نوسراو و بینراویشدا گەشەی کردووە بە شێوەیەک لە ١٩٩٣/٦/١لە کەالر رادیۆی گەرمیانی مەڵبەندی کەالر دەستی بە پەخش کردووە کە بە دوایدا چەندین رادیۆی تر لەم شارە پەخشیان کردووە کە ھەندێک لەوانە تا ئێستایش لە پەخش کردن بەردەوامن ،ئەو رادیۆیانەیش (ئازادی حزبی شوعی، دەنگی یەکگرتوو رادیۆی یەکگرتووی ئیسالمی ،رادیۆی تەوار دەنگی یەکێتی ژنان « یەکەم رادیۆی تایبەت بە ژنان لە کوردستان و عێراقدا « ،دەنگی کۆمەڵ رادیۆی کۆمەڵی ئیسالمی ،رادیۆی دەنگ « یەکەم رادیۆی ئەھلی لە سنوری گەرمیان ،رادیۆی کازیوەی پارتی دیموکرات. لە دوای ساڵی ٢٠١١ەوە ئەم کاروانە درێژەی ھەیە بە شێوەیەک جگە لەو رۆژنامە و باڵوکراوانەی لێرەدا ناویان ھاتووە باڵوکراوەی تر دەرچوون کە بەشێکیان بەردەوامن لە دەرچوون بۆ نمومە وەک (گەڕان ،رایەڵ ،رۆژ ،ھەڵمەت ،روانینی نوێ ،گۆڤاری زانستی زانکۆی گەرمیان ،پێشەنگ ،ھیوا ,ھێما ،ئیلیان.)...
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
127
بههاری ٢٠١٦
- ١میلکان: باڵوکراوەیەکی سیاسی ئەدەبییە – لقی حانەقینی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستان بە ھەر دوو زمانی کوردی و عەرەبی دەریدەکات ،ژمارە سێ ( )٣ی ئەم باڵوکراوەیە کە بەردەستە لە ( ١ی تەموزی )١٩٩١دەرچووە. لەم ژمارەی میلکاندا ناوی کەسی وەک ستاف لەسەر نیە ،بەاڵم بە قەبارەی بچوک بە دوانزە الپەڕەی رەش و سپی باڵو کراوەتەوە ،ھەر چەندە ئەم باڵوکراوەیە لە الیەن لقی خانەقینی ئەو پارتەوە دەرچووە بەاڵم زۆر تر لە کەالر دەرچووە و کارەکانی لە کەالردا بووە چونکە ئەم شارە لە راپەڕیندا بۆ ماوەیەکی کەم ئازاد بوو زۆرێک لە ئیش و کارەکانی ئەم شارە لە کەالر رای دەکرا بە تایبەت کارە حزبیەکان (ئەم باڵوکراوەیە بە یەکەم باڵوکراوەی کەالر و گەرمیان دادەنرێت کە لە پاش راپەڕین لە سنورەکە دەرچووە، واتا پێش ئەو بەروارە ئێمە باڵوکراوەی ترمان بەرچاو ناکەوێت ،گەر ئەم باڵوکراوەیە مانگی جارێکیش دەرچوو بێت ئەوا ژمارە یەکی لە مانگی ئایار دەرچووە). میلکان بابەتەکانی بە ھەر دوو زمانی عەرەبی و کوردی باڵوکراوەتەوە ،کە زۆر تر بابەتەکانی ژمارە سێ بە زمانی عەرەبی بووە ،مانشیێتی ئەم ژمارە بریتیە لە « الحکم الظاتی ھو اقل مما یطالب بە شعب کردستان». - ٢پەیامی ئازادی: ئۆرگانی ناوەندی لقی دیالی /حزبی سۆسیالیستی کوردستان /عێراقە ،ژمارە ( )٢ی لە تشرینی یەکەمی ١٩٩١باڵوکراوەتەوە ،ژمارە دووی کە بەردەستە بە ھەشت الپەڕەی قەبارە بچوک بە رەش و سپی بە زمانی کوردی دەرچووە. لە پەڕەی یەکەمی ژمارە دوودا چەندین بابەت بەرچاو دەکەون لەوانە :سەروتار کە لە الیەن شێروان شێروەندیەوە نوسراوە ،ھەروەھا وێنەیەکی سەیدا ساڵح یوسفی بەدی دەکرێت کە لە ژێر وێنەکەدا نوسراوە «دامەزرێنەری حزبی سوسیالیستی کوردستان / عێراق ،شەھیدی نەمر سەیدا ساڵح یوسفی». پەیامی ئازادی بە ھەمان شێوەی میلکان لە باڵوکراوە یەکەمینەکانی سنوری گەرمیان دادەنرێت کە بە ناوی دیالە و خانەقینەوە باڵوکراوەتەوە بەاڵم وەک ووتمان بە ھۆی گرتنەوەی خانەقین لە الیەن رژێمی بەعسەوە ،کارەکانی ئەو شارە لە کەالر بووە بۆیە ئەم باڵوکراوەیە بە دووەمین باڵوکراوەی پاش راپەرین لە گەرمیان و کەالر دادەنرێت.
بههاری ٢٠١٦
13 128
Analytical, academic, quarterly Magazine
- ٣تیشک: تیشک گۆڤارێکی رۆشنبیری و کۆمەاڵیەتییە ھەموو مانگێک لە الیەن قوتابی عادل مەال ساڵحەوە دەردەچێت ،ژمارە چوار ( )٤ی لە ساڵی ١٩٩٤دەرچووە (ئەم گۆڤارە بە دەست نوسراوەتەوە لەسەر دەفتەرێکی قەبارە بچوک و باڵوکراوەتەوە). بەڕێوبەری گشتی و سەرنوسەر :عادل مەال ساڵح ،دەستەی نوسەران (عادل نازێی، ئەرسەالن محەمەد رۆستەم). - ٤وەرزش و گەرمیان: باڵوکراوەیەکی وەرزشییە ،یانەی وەرزشی شێروانە مانگی دوو جار دەریدەکات ،ژمارە سێی ( )٣ی لە ١٩٩٦/٤/١٨بە چوار الپەڕەی قەبارە بچوک دەرچووە. لەم ژمارەیەدا نوسراوە ،دەستەی نوسەران (حەسەن عەلی سەلیم ،عەدالەت عەبدوڵاڵ، خەلیل رەفغەت حەسەن) ،یەکەی کۆمپیوتەر (کامەران جەمال ،ھێرۆ ئەحمەد ،ھەاڵڵە عەلی) ،لە مانشێتی ئەم ژمارەیەدا نوسراوە « لە وەرزی نویێدا ،باشتر وایە لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان کار و پلەی کادیرەکانی ھەڵسەنگێنێت». ژمارە ( )٥ی گەرمیان و وەرزش لە ١٩٩٦/٨/١٧بە چوار الپەڕەی قەبارە بچوک دەرچووە ،لەم ژمارەیەدا سەرنوسەر :حەسەن عەلی سەلیم ،بەڕێوەبەری نوسین: عەدالەت عەبدوڵاڵ ،سەرپەرشتیاری ھونەری :خەلیل رەفعەتە ،لەم ژمارەیەدا بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی چەندین بابەت بەدی دەکرێت و باڵوکراوەکەیش بووەتە مانگانە. - ٥کەڵیار: رۆژنامەیەکی مانگانەی رۆشنبیری زانستی گشتی خوێندکاریە ،لەسەر ئەرکی کۆمەڵێک خوێندکاری پەیمانگای تەکنیکی کەالر دەردەچێت .ژمارە ( )٠ی لە ١٩٩٦/٤/٨بە دوو الپەڕەی قەبارە بچوک باڵوکراوەتەوە ،ژمارە ( )١ی کەڵیار لە ٨ی تەموزی ١٩٩٦بە شەش ( )٦الپەڕەی قەبارە گەورە دەرچووە لە مانشێتی ژمارە ( )١دا نوسراوە « دوو پەیمانگا بناغەی زانکۆیەکی مۆدێرنە « ،ئەم باڵوکراوەیە ناوی ستافی لەسەر نیە. – ٦فەرتەنە: مانگنامەیەکی رەخنەئامێزی خوێندکاری بووە ،ژمارەیەک لە خوێندکارانی ناحیەی رزگاری دەریان کردووە بە قەبارەی بچوک و بەدەست نوسراوەتەوە و دواتر چەندین
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
129
بههاری ٢٠١٦
دانەی لێ کۆپی کراوە. ژمارە ( )١ی لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٦دا دەرچووە بە چوار پەڕە ،ئەم باڵوکراوەیە لەالیەن دەستەیەک لە خوێندکارانەوە دەرکراوە لەوانە (حەسەن ئەحمەد، مەحمود ساڵح ،خەڵەف غەفور ،عزەت عەلی ،ئارام قادر) ،ئەم باڵوکراوەیە کە بە دەست نوسراوەتەوە و زۆربەی بابەتەکانی رەخنەگرتن بووە لە دۆخی پەروەردە و خوێندن و تەنھا پێنج ژمارەی لێ دەرچووە کە ژمارە پێنجی لە ئازاری ١٩٩٧باڵوکراوەتەوە و دواتر لە الیەن ھێزە ئەمنیەکانەوە داخراوە. - ٧گۆڤار: گۆڤار ،گۆڤارێکی سیاسی رۆشنبیری گشتییە ،ژمارە( )١ی لە کانونی دووەمی ١٩٩٨لە کەالر بە ( )٥٢الپەڕەی رەش و سپی بە بەرگێکی تا رادەیەک رەنگاوڕەنگ باڵوکراوەتەوە، لەسەر بەرگەکەی وێنەیەکی قەاڵی شێروانەی لەسەرە کە لە پاش راپەڕێن گیراوە و خەڵکێکی زۆری لەسەرە ،بەرگی دواوەی تابلۆیەکی ئیسماعیل خەیاتە. لە ژمارە یەکدا (سەردار عەبدوڵاڵ) سەرنوسەر بووە ،دەستەی نوسەران بریتین لە (لوقمان خەیاڵی ،مەجید ساڵح ،تەھا سلێمان ،عەدالەت عەبدوڵاڵ) ،بە ناونیشانی (قسە قسە دێنێ) سەروتارێک نوسراوە. لە ژمارە دووەوە (رەفعەت عەبدوڵاڵ) بووەتە خاوەنی ئیمیتاز ،رەحمان خانیش ھاتوەتە ناو ستافی نوسینەوە ،ژمارە ( )٢لە مانگی ئازاری ١٩٩٨بە ( )٦٢الپەڕە دەرچووە، ژمارە سێ و چوار پێکەوە بە ٥٢الپەڕە لە ئایار و حوزەیرانی ١٩٩٨باڵوکراوەتەوە، ژمارە پێنجی بە ٥٠الپەڕە لە کانونی دووەمی ١٩٩٩بە بەرگ و شێوازێکی باشتر و جوانتر دەرچووە. -٨تۆژەر: تۆژەر وەرزانەیەکی روناکبیری ،زانستی ،گشتییە ،پەیمانگای تەکنیکی کەالر بە زمانی کوردی و عەرەبی دەریدەکا ،ژمارە ( )١ی لە ھاوینی ١٩٩٨بە پەنجاو ھەشت ()٥٨ الپەڕەی رەش و سپی بە بەرگێکی رەنگاوڕەنگەوە دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز :یونس ساڵەی ،سەرنوسەر :ئەحمەد باوەڕ ،لە بەرگی پشتەوەی ئەم گۆڤارە وێنەی بەشێک لە دەرچوانی پەیمانگای تەکنیکی بۆ ساڵی خوێندنی – ١٩٩٧ ١٩٩٨باڵوکراوەتەوە ،ئەم گۆڤارە تەنھا ئەم ژمارەی دەرچووە.
بههاری ٢٠١٦
13 130
Analytical, academic, quarterly Magazine
- ٩پرشنگی نوێ: پرشنگی نوێ گۆڤارێکی رۆشنبیری مانگانەی گشتیە کۆمەڵێک خوێندکار لە سمود دەریدەکەن ،ژمارە ( )٠ی لە کانونی یەکەمی ١٩٩٨بە بیست ( )٢٠الپەڕەی رەش و سپی بە قەبارەی بچوک دەرچووە (ئەم گۆڤارە بە دەست نوسراوەتەوە). سەرنوسەر :مەریوان حەسەن قادر ،جێگری سەرنوسەر :مەحمود ساڵح قادر ،بەڕێوەبەری نوسین :حەسەن ئەحمەد محەمەد ،دەستەی نوسەران (عومەر ئەحمەد ،ئەیاد ئەحمەد رەشید ،ھەژار ئیراھیم ،دیاری ئەسعەد ،ئیبراھیم سدیق ،دیار عەلی). ئەم گۆڤارە کە بە دەست نوسراوەتەوە و کۆپی کراوە تەنھا ئەم ژمارەی لێ دەرچووە. - ١٠سۆز: سۆز باڵوکراوەیەکی ڕۆشنبیری گشتی مانگانەیە -بەرنامەی باخچەی ئێزگە لە دەنگی یەکگرتوو رادیۆی کەالر دەریدەکات،ژمارە ( )١ی سۆز کە لە شێوەی گۆڤارێکی گیرفانییدا بووە لە دووتوێی چل ( )٤٠الپەڕەدا لە ( ١ی کانوونی دووەمی )١٩٩٩ دەرچووە ،کە ھاوکات بوو بە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و سەری ساڵی تازەی زایینی ،١٩٩٩ناوەڕۆکەکەی بریتی بوو لە ھەڵبژاردەی گرنگترین بابەتی ئەو نامەو دەفتەرنامانەی ھاوڕێیانی بەرنامەی باخچەی ئیزگە بۆ بەرنامە دەیاننارد. ئەم باڵوکراوەیە ژمارە ( )٤ی بە ( )٣٨الپەڕەی بچوک (گیرفان) بە ھەر سێ رەنگی رەش و سپی و سورێکی کاڵ دەرچووە( ،مێژووی دەرچونی لەسەر نیە) ،ســۆز ()٥ ژمارەی لێ باڵوکراوەتەوە ،لەالیەن ھەریەکە لە کارمەندانی ڕادیۆ (عادل حسین قادر، فەریق محەمەد ێالح ،والی محەمەد مەحمود) ەوە بەڕێوەدەبرا. - ١١پێنووس (پێنوس): باڵوکراویەکی مانگانەیە یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان – عێراق ،لیژنەی ناوچەی کەالر دەریدەکات ،لە ژمارە ( )٩یدا نوسراوە باڵوکراوەیەکی رۆشنبیری گشتییە ،لقی کەرکوکی – یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان دەریدەکات ،ژمارە ( )١ی لە سەرەتای تەموزی ١٩٩٩دەرچووە بە قەبارەی بچوک بە ( )١٢الپەڕەی رەش و سپی. ئەم باڵوکراوەیە خاوەن ئیمتیازی لەسەر نەنوسراوە بەاڵم وەک دەردەکەوێت رێکخراوەکە بووە ،سەرپەرشتیار :محەمەد عەزیز ،دەستەی نوسەران بریتین لە (ئارام حەسەن، کاروان عەلی ،ئازاد عوسمان). ئەم باڵوکراویە چەندین گۆڕانکاری بەسەر ستافەکەیدا ھاتووە ،لە ژمارە ( )٩یشدا دەبێـە Analytical, academic, quarterly Magazine
13
131
بههاری ٢٠١٦
ئۆرگانی لقی کەرکوکی رێکخراوەکە ،لە ژمارە ( )١٤دا ،سەرپەرشتیار :ھیوا محەمەد، سەرنوسەر :ئارام ئیکرام بووە ئەم باڵوکراوەیە تێکڕا ( )١٤ژمارەی لێ باڵوکراوەتەوە کە دوا ژمارەی کە ژمارە ( )١٤یە بەھەڵە لەسەری نوسراوە ( )١٣لە ئازاری ٢٠٠١دەرچووە ،پاشکۆیەکی باڵوکردوەتەوە لە .٢٠٠٠/٥/١٥ -١٢خەمسەگی (پێنجەم): خەمسەگی (پێنجەم) بالوکراوەیەکی قەبارە بچوکی مانگانە بوو،ژمارەیەک خوێندکاری پۆلی پێنجەمی وێژەی لە دواناوەندی کەالر دەریان کردووە. خەمسەگی (پێنجەم) ژمارە ( )١ی لە کانونی دووەمی ٢٠٠٠بە چوار پەڕەی بچوک باڵوکراوەتەوە ،ئەم باڵوکراوەیە بە دەست دەنوسرایەوە و دواتر چەند دانەیەکی لەسەر دەردەکرا کە بابەتەکانی زۆر تر تایبەت بوون بە دۆخی پەروەردە بە زمانی رەخنە و تەنز ،ئەم باڵوکراوەیە لە الیەن ژمارەیە خوێندکاری پۆلی پێنجەمی وێژەی لە دواناوەندی کەالری تێکەڵ لە شارەدێی کەالری کۆن دەرکراوە. باڵوکراوەی خەمسەگی (پێنجەم) لە الیەن ژمارەیەک قوتابیەوە دەرکاوە لەوانە (عەلی لەتیف ،سەباح عەلی جاف ،سەباح حسێن ،شاخەوان حەسەن ،)...ئەم باڵوکراوەیە تەنھا سێ ژمارەی لێ دەرچووە کە دواین ژمارەی لە ئازاری ساڵی ٢٠٠٠دەرچووە. - ١٣پژمە: پژمە گۆڤارێکی کاریکاتێری واقیعی ھەمەڕەنگە ،لەسەر بەرگی ژمارە دووی نوسراوە ھەرکات ئارەزوومان ھەبوو دەریدەکەین،کە لەالیەن ژمارەیەک قوتابی پەیمانگای تەنیکی کەالرەوە باڵوکراوەتەوە. پژمە ژمارە ( )٢ی لە ساڵی ٢٠٠٢دا بە ھەشت الپەڕەی قەبارە بچوک بە رەش و سپی دەرچووە کە بابەتەکانی بە دەست نوسراوەتەوە بە شێوەی تەنز و کاڵتە ئامێز. خاوەنی ئیمتیازی پژمە :پەیمانگای تەکنیکی کەالر ،دەستەی نوسەران( :چۆمان جەمال، زانیار ێەالح ،دەروێش فەرەج ،دڵشاد شەریف ،رێبوار لەتیف ،حەسەن رەزا) ،پژمە تەنھا ئەم ژمارەی بەردەستی منە بۆیە زانیاریەکان لەسەر ژمارە یەکی بەردەست نیە .
بههاری ٢٠١٦
13 132
Analytical, academic, quarterly Magazine
- ١٤بزە: گۆڤارێکی کۆمەاڵیەتی زانستی کاریکاتێریە ،لە الیەن ژمارەیەک خوێندکاری پەیمانگای تەکنیکی کەالرەوە دەرچووە ،لە بەرگی ژمارە یەک و دوودا نوسراوە (بزە ،گۆڤارێکی کاریکاتێری زانستی کۆمەاڵیەتییە). بزە ژمارە یەکی ( )٠لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٣بە ھەشت پەڕەی قەبارە بچوک بە رەش و سپی باڵوکراوەتەوە ،بابەتەکانی ئەم ژمارەیە بە دەست نوسراوە بە شێوەی تەنز و کاڵتەئامێز کە بابەتەکان زۆر تر لەسەر رەوشی خوێندن بە تایبەت لە پەیمانگادایە. خاوەنی ئیمتیازی بزە :کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان – کۆمیتەی پەیمانگاکان، سەرنوسەر :دالوەر حەمە شەریف ،دەستەی نوسەران( :ھەڵگورد حەمید ،جۆزیف کەالری ،شارا عەبدولکەریم ،سامان محەمەد ،جەبار سەمین) ،کاریکاتێر :مامۆستا لوقمان حەمە کەریم. بزە چوار ژمارەی لێ باڵوکراوەتەوە ،ژمارە ( )١ی کە بە کۆمپیوتەری نوسراوەتەوە بە ھەشت الپەڕەی قەبارە بچوک بە رەش و سپی چاپ و باڵوکراوەتەوە ،گۆڕانکاری لە ستافەکەیدا کراوە بە شێوەیەک کە (ھەڵگورد حەمید) کراوەتە بەڕێوەبەری نوسین و کۆمپیوتەریش:ھێرش محەمەد سەنگەری و پاشتریش کاروان یاروەیسە. -١٥گەرمیان: مانگنامەیەکی رۆشنبیری گشتیە ،مەڵبەندی ١١ی گەرمیانی (ی .ن .ک) دەریدەکات، ژمارە ( )٠ی لە ٢٠٠٣/٣/٩لە کەالر دەرچوە.ژمارە ( )٣ی گەرمیان لە ٢٠٠٣/٨/١بە ھەشت الپەڕەی قەبارە گەورە بە رەنگی رەش و سپی و سەوز دەرچووە ،لە مانشێتی ئەم ژمارەیەدا ھاتووە « لە پرۆژەی ئاوەدان کردنەوەی عێراقدا ،پێویستە بایەخی زیاتر بە ئاوەدان کردنەوەی گەرمیان بدرێت «. خاوەنی ئیمتیاز :مەڵبەندی رێکخستنی گەرمیانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سەرنوسەر :رزگار حاجی حەمید ،جێگری سەرنوسەر :سەالم عەلی ،بەڕێوەبەری نوسین: سەالم کەریم. ژمارە ( )٩ی مانگنامەی گەرمیان بە ھەشت الپەڕەی قەبارە گەورە لە شوباتی ٢٠٠٤ دەرچووە.
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
133
بههاری ٢٠١٦
-١٦پەیامی الوان (پەیامی گەنج): ئەم باڵوکراوەیە سەرەتا لە الیەن ناوچەی رزگاری – یەکێتی الوانی دیموکراتی لە کوردستانی عێراق دەرکراوە ،دواتر راگەیاندنی لقی گەرمیانی یەکێتیەکە دەری کردووە،پەیامی الوان ژمارە ( )٠ی لە مانگی تەموزی ٢٠٠٣دەرچووە بە قەبارەی بچوک بە ( )٨الپەڕەی رەش و سپی ،دواتر ناوەکەی بووە بە (پەیامی گەنج). ئەم باڵوکراوەیە لە الیەن ناوچەی رزگاری و لقی گەرمیانی ئەو یەکێتیەوە دەرکراوە کە دەتوانرێت وەک خاوەنی ئیمتیاز دابنرێت ،سەرپەرشتیاری باڵوکراوەکە لە سەرەتاوە تا کۆتای (بەھادین کەمال) بووە ،دەستەی کاری بریتی بووە لە (سیروان سەعید ،نەوزاد فواد ،غازی شکور ،)...،پاشتر (شێرکۆ ئەحمەد چوارشاخی) بووەتە جێگری سەرپەرشتیار. ژمارە ( )٦ی پەیامی الوان لە ئابی ٢٠٠٤بە چوار الپەڕەی قەبارە بچوک دەرچووە. پەیامی الوان لە ژمارە ( )٧ەوە ناوەکەی بووە بە (پەیامی گەنج) کە لە ٢٠٠٦/٩/١٥ بە ھەشت الپەڕەی قەبارە بچوک دەرچووە. لە ژمارە ()٨ی پەیامی گەنجدا ،سەرنوسەر :بەھادین کەمال ،جێگری سەرنوسەر :کاوە گەرمیانی ،بەڕێوەبەری نوسین :شوان جەالل بووە. ژمارە ( )٨ی پەیامی گەنج لە ٢٠٠٨/١٠/١٥بە قەبارەی بچوک بە رەنگاورەنگی بە ()٨ الپەڕە دەرچووە. -١٧کەالر: کەالر ،گۆڤارێکی وەرزییە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی شارەوانی کەالر دەریدەکات ،تایبەتە بە کارە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی و بابەتە ھونەری و ئەدەبی و کلتورییەکان، ژمارە ( )١ی لە کانونی یەکەمی ٢٠٠٣بە ٣٩الپەڕەی رەش و سپی بە بەرگێکی رەنگاوڕەنگەوە باڵوکراوەتەوە کە وێنەی قەاڵی شێروانەی لەسەرە. خاوەنی ئیمتیاز :حەسەن جیھاد ئەمین ،سەرنوسەر :سەرکۆ محەمەد رۆستەم ،ھاوکاران (ساڵح ھەالج ،ساالر مەحممود ،سروە جەوھەر) ،راوێژکاران (ئیبراھیم باجەالن ،ئەحمەد باوەڕ) بووە. ژمارە ( )٣ی گۆڤاری کەالر لە تەموزی ٢٠٠٤بە ھەمان قەبارە و بە ٥٢الپەڕە دەرچووە و دەستەی راوێژکاران نەماوە ،ھاوکارانیش بوونەتە دەستەی نوسەران (دوا ژمارەی گۆڤارەکە بووە).
بههاری ٢٠١٦
13 134
Analytical, academic, quarterly Magazine
- ١٨بەرەوشار: بەرەوشار ،رۆژنامەیەکی سەربەخۆی ئەھلی ئازادە کۆمەڵە گەنجێک لە کەالر دەریدەکەن، ژمارە ( )٠ی لە ١٨ی کانونی دووەمی ٢٠٠٤بە ھەشت الپەڕەی قەبارە گەورە بە رەنگی رەش و سپی دەرچووە. ئەم رۆژنامەیە بە چەند قوناغێکدا تێپەڕ بووە لە رووی دەرچوون و ستافی نوسینەوە ،لە ژمارە سفردا (عەدنان سەید حسێن) سەرنوسەر( ،سامان عەزیز) بەڕێوەبەری نوسین) و ستافی ھاوکاران یان دەستەی نوسەران بریتی بوونە لە (محەمەد حسێن ،پشتیوان سەعید ،حسێن ئەحمەد ،سەباح عەلی جاف) ،راوێژکاری یاسایی (ئیسماعیل نەجمەدین)، مانشێتی یەکەم ژمارە بریتیە لە « کەالر پێویستی بە خزمەتگوزاری زیاتر ھەیە «. بەرەو شار ژمارە ( )٤ی لە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٠٤بە ھەشت الپەڕەی رەش و سپی دەرچووە ،خاوەنی ئیمتیاز :شێخ سەعید شاکەلی ،سەرنوسەر :پشتیوان حەمە سەعید، بەڕێوەبەری نوسین :سامان عەزیز ،دەستەی نوسەران بریتین لە (ئەرکان محەمەد رەشید ،محەمەد حسێن ،سەباح عەلی جاف ،مژدە مەحمود جاف ،عەدنان سەید حسێن). بەرەو شار لە خولی دووەمیدا بە ستافێکی ترەوە باڵوکراوەیەوە ،ژمارە ( )٩ی لە ٢٠٠٥/١٠/٣٠بالوکراوەتەوە کە ستافەکەی گۆڕانی بەسەردا دێت ،خاوەنی ئیمتیاز :شێخ سەعید شاکەلی ،سەرنوسەر :عەدنان سەید حسێن ،بەرێوەبەری نوسین :الوان ئەحمەد، دەستەی نوسەران :سروە جەوھەر ،ئەرکام محەمەد ،گەرمیان حەمە خان). دواین ژمارەی بەرەو شار کە ژمارە ( )١٤بوو لە ٢٠٠٦/٤/٢بە دوانزە ( )١٢الپەڕەی قەبارە گەورە بە رەنگی رەش و سپی باڵوکراوەتەوە کە (الوان ئەحمەد) سەرنوسەر، (ساڵح میروەیس) بەڕێوەبەری نوسین( ،شیالن رۆژبەیانی ،جەالل ئەلیاسی) ی دەستەی نوسەرانن و لە بۆکسی ئەم ژمارەی بەرەو شاردا نوسراوە « لە ژمارەی داھاتودا ،بەرە و شار دەبێتە (گەرمیانی ئەمڕۆ)». -١٩ھەنگاو: ھەنگاو ،باڵوکراوەیەکی زانستی رۆشنبیری گشتیە ،پەیمانگای تەکنیکی کەالر – بەشی ڤێتێرنەری ئامادەی دەکات ،ژمارە ( )١ – ٠ی لە ئازاری ٢٠٠٤بە بیست ( )٢٠الپەڕەی قەبارە بچوک بە ھەر سێ زمانی کوردی ،عەرەبی ،ئینگلیزی دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز :بەشی ڤێتێرنەری ،سەرنوسەر :د .عەال حسێن ،دەستەی نوسەران (والی خالد ،کاروان کەریم ،مقداد کاکە عەبدوڵاڵ ،شێروان حەمە ئەمین ،باوەڕ رەسوڵ)، راوێژکاران (د .مەحمود حەسەن ،د .سەردار محەمەد). ژمارە ( )٢ی ھەنگاو بە بیست پەڕە بە رەنگی شین و پەمەیی دەرچووە. Analytical, academic, quarterly Magazine
13
135
بههاری ٢٠١٦
- ٢٠ھەشتاوھەشت: وەرزە گۆڤارێکی روناکبیریە ،تایبەتە بە ئەنفال ،ژمارە ( )١ی لە بەھاری ٢٠٠٤بە قەبارەی گەورە بە بەرگێکی رەنگاورەنگ و بە ( )٢٢٤الپەڕە دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز :مەحمود سەنگاوی ،سەرنوسەر :ساالر مەحمود :دەستەی نوسەران (ئەحمەد باوەڕ ،تەھا سلێمان ،رزگار حاجی حەمید ،سەالم عەلی) ،لە ژمارە یەکیدا سەرنوسەر لە ژێر ناونیشانی ( ،١٩٨٨وونبونی مانا ..مردنی ژیان) نوسیوە ،ئەم گۆڤارە پاشکۆیەکی ھەبووە ھەر بە ناوی ھەشتاو ھەشت لە قۆناغەکانی ئەنفالدا لە شێوەی رۆژنامەدا باڵوکراوەتەوە( ،ھەشتاوھەشت) ،باڵوکراوەیەکی تایبەتە بە قۆناغەکانی ئەنفال (پاشکۆی وەرزە گۆڤاری ھەشتاوھەشت) ،ژمارە ( )١ی لە ٢٠٠٦/٢/٢٣بە ( )٨الپەرەی رەنگاوڕەنگ لە کەالر دەرچووە ،سەرنوسەر :ساالر مەحمود ،ژمارە چواری رۆژنامەی ھەشتاوھەشت لە ٢٠٠٦/٥/٣بە ھەشت الپەڕە دەرچووە. ژمارە ( )١١ی گۆڤاری ھەشتاو ھەشت لە بەھاری ٢٠٠٩بە ( )٢٨٥الپەڕە دەرچووە، ستافەکەی بریتیە لە ،بەڕێوەبەری بەرپرس و سەرنوسەر :ساالر مەحمود ،جێگری سەرنوسەر :سەالم عەلی ،بەڕێوەبەری نوسین :لەتیف فاتیح فەرەج. -٢١ئەفراندن: ئەفراندن باڵوکراوەیەکی رەخنەی مانگانەیە بەشی رۆشنبیری لقی گەرمیانی یەکگرتوی قوتابیان سەرپەرشتی دەکات ،ژمارە ( )٠ی لە ٢٠٠٤/٤/١بە چوار الپەڕەی قەبارە بچوک بە رەنگی رەش و سپی دەرچووە. ئەم باڵوکراوەیە ستافەکەی بەردەوام گۆڕانی بەسەردا ھاتووە کە ئەم کەسانە ستافەکەی بوونە ،لە ژمارە ( )١ – ٠دا سەرنوسەر :ئاکۆ ھۆرێنی ،بەڕێوبەری نوسین :برھان محەمەد ،دەستەی نوسەران (سارا مەجید ،بیالل سەعید ،حەمید عەلی) ،دیزاین :سامان مەجید. لە ژمارە ( )٦دا ستافەکە بریتیە لە ،سەرنوسەر :حەمید عەلی ،بەڕێوەبەری نوسین: سردار ساڵح ،سیامەن سەالم ،لەگەڵ دەستەی نوسەران. لە ژمارە ( )١١دا ستافەکە بریتیە لە ،سەرنوسەر :سیامەن سەالم ،بەڕێوەبەری نوسین: جەالل جومعە ،لەگەڵ دەستەی نوسەران. دواین ژمارەی ئەفراندن کە ژمارە ( )١٤یە لە تەموزی ٢٠٠٥بە شەش الپەڕەی قەبارە بچوک بە رەنگی رەش و سپی باڵوکراوەتەوە.
بههاری ٢٠١٦
13 136
Analytical, academic, quarterly Magazine
- ٢٢خەڵک: خەڵک مانگنامەیەکی گشتی ئازادە و لە گەرمیان دەردەچێت ،ژمارە ( )١ی لە کۆتای نیسانی ٢٠٠٤بە ھەشت الپەڕەی رەش و سپی بە قەبارەی گەورە دەرچووە ،حەوت الپەڕە بە زمانی کوردی و یەک الپەڕە بە زمانی عەرەبی باڵوکراوەتەوە. خاوەنی ئیمتیاز :عەلی ئەحمەد کەریم ،سەرنوسەر :تەھا سلێمان ،سکرتێری نوسین: ھۆشیار عەبدولعەزیز ،دەستەی ھاوکاران (کامەران یاروەیس ،سەردار رەحیم ،ھیوا محەمەد ،ساڵح عەلی ،کامەران ئەدیم ،سەھەند عەبدوڵاڵ) ،لە ژمارە ( )٢کە لە کۆتای ئایاری ٢٠٠٤بە دوانزە الپەڕەوە دەرچووە ئەو دەستەیە بوونەتە ستافی نوسەران ، ھەر لەم ژمارەیەدا پاشکۆیەکی عەرەبی بە ناوی (ملحق عربی) خەڵک بە یەک پەڕە باڵوکراوەتەوە. ژمارە ( )٢٠ی خەڵک کە لە کۆتای کانونی یەکەمی ٢٠٠٥دا دەرچووە ،پەڕەکانی بوەتە بیست ( )٢٠الپەڕەی قەبارە گەورە ،ژمارە ( )٢٢ی لە کۆتای شوباتی ٢٠٠٦ دا بە ١٢الپەڕە دەرچووە ،ستافی نوسینی گۆڕانی بەسەردا ھاتووە ،خاوەنی ئیمتیاز: عەلی ئەحمەد کەریم ،سەرنوسەر :ھۆشیار عەبدولعەزیز ،جێگرانی سەرنوسەر (عەلی نارێنی ،سەالم عەبدوڵاڵ) ،بەڕێوەبەری نوسین بۆ کاروباری سیاسی :ھیوا محەمەد، بەڕێوەبەری نوسین بۆ کاروباری ژنان :مژدە مەحمود جاف ،بەڕێوەبەری ھونەری: حەسەن عەبدولخالق. - ٢٣کەنار: مانگنامەیەکی ئەھلییە گروپێک گەنج لە گەرمیان دەری دەکەن ،یەکەم ژمارەی لە ٢٠٠٤/٧/١٥بە چوار الپەڕەی قەبارە بچوکی رەش و سپی دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر :بێستون ژاڵەیی ،بەڕێوەبەری نوسین :فەریق حەمە ێاڵح، کارگێڕی و دارایی :والی محەمەد،دەستەی نوسەران (عادل حسێن ،سوعاد حاتەم ،دلێر عەبدولڕەحمان ،پەیمان عەبدولڕەحمان ،حەمید عەلی ،ھەردی مەھدی ،ھێمن بابان)، تایپ :دلێر عەبدولڕەحمان. ژمارە ( )١١ی لە ٢٠٠٥/٧/٢٤بە ( )١٢الپەڕەی رەش و سپی دەرچووە( ،کەنار ژن) پاشکۆیەکی ژنانەی تایبەتی مانگنامەی کەنارە ،یەکەم ژمارەی لە شوباتی ٢٠٠٦بە چوار الپەڕە دەرچووە سەرپەرشتیار :سوعاد حاتەم ،ستافی نوسین (پەیمان ئەمین ،چنور بەرزنجی ،شەیما جەمال ،روناک محەمەد ،شنۆ قادر حەسەن).
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
137
بههاری ٢٠١٦
ژمارە ٢٢ی کەنار لە ئایاری ٢٠٠٧بە ھەشت الپەڕەی قەبارە گەورە بە رەنگی رەش و سپی باڵوکراوەتەوە ،لەم ژمارەیەدا ستافی نوسین بریتین لە ،خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر :بێستون ژاڵەیی ،بەڕێوەبەری نوسین :فەریق حەمە ساڵح ،کارگێڕی و دارایی :والی محەمەد ،دەستەی نوسەران (دڵشاد ئەنوەر ،ھێمن بابان ،حەمید عەلی)، مانگنامەی کەنار لە کەالر خاوەنی یەکەمین پەیجی تایبەت بە خۆی بووە لە ئەنتەرنێت بە ناوی .www.knar.org - ٢٤داینەمۆ: داینەمۆ مانگنامەیەکی گشتی سەربەخۆیە ،کۆمەڵێک گەنجی ناحیەی رزگاری دەریدەکەن، ژمارە ( )٠ی لە کۆتای تشرینی دووەمی ٢٠٠٤بە ھەشت الپەڕەی قەبارە بچوک دەرچووە ،لە مانشێتی ئەم ژمارەیەدا ھاتووە « لە سنوری ناحیەی رزگاریدا ٧٨ ،گوند بێبەشن لە خوێندنگا ،بنکەی تەندروستی ،ئاو ،کارەبا ،رێگاو بان «. سەرنوسەر و سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوبردن :رێبین تەھا لێخوڕەی ،دەستەی نوسەران (کوردۆ عەزیز ،ئەرکان محەمەد رەشید) ،ئەم مانگنامەیە لە ژمارە ( )١ەوە کە لە کانونی دووەمی ٢٠٠٥بە ھەشت الپەڕەی قەبارە گەورە باڵوکراوەتەوە ،خاوەنی ئیمتیاز: سەباح عەلی جاف ،سەرنوسەر :رێبین تەھا لێخوڕەی ،جێگری سەرنوسەر :ئەرکان حەمە رەشید ،بەڕێوبەری نوسین :کوردۆ عەزیز. داینەمۆ لە ژمارە ( )٩یدا کە لە سەرەتای نیسانی ٢٠٠٦باڵوکراوەتەوە نوسراوە (مانگنامەیەکی گشتی سەربەخۆیە کۆمەڵێک گەنجی ناحیەی رزگاری ھەر کاتێک پەرەیان ھەبوو دەریدەکەن) ،ژمارە ١١ی داینەمۆ لە ئەیلولی ٢٠٠٦بە دوانزە ()١٢ الپەڕە دەرچووە کە پاشکۆی (نەعلەشۆ) یشی لەگەڵدایە ،خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر: رێبین تەھا ،بەڕێوبەری نوسین :دەشتی ئەنوەر لێخوڕەی ،دەستەی نوسەران (سەیوان خەلیل ،کاوە ئەحمەد ،سۆران حەمە سەعید). نەعلەشۆ ھەر چەندە ژمارە یەکی بە جیاواز و سەربەخۆ دەرچووە بەاڵم ژمارە دووی لەگەڵ داینەمۆدا باڵوکراوەتەوە ،نەعلەشۆ ،نەعلەتنامەیەکی عامە بڕێ نەعلەتی لە گەرمیان ھەر کاتێک ھەوەسیان بوو نەعلەت ئەوەشێنن ،ژمارە ( )١ی لە یەکەمین رۆژەکانی ساڵی ٢٠٠٦بە ھەشت الپەڕەی قەبارە بچوک بە رەش و سپی باڵوکراوەتەوە. ستافەکەی بریتین لە ،نەغلەتکاری عام :رێبین تەھا ،مەسولی پارە و پول :کاوەی مالیە، نەعلەتکارە فەرعیەکان (عەدنان مەال ساڵح ،حەیدەر محەمەد ،شاھۆ عەبدوڵاڵ).
بههاری ٢٠١٦
13 138
Analytical, academic, quarterly Magazine
- ٢٥شکۆفە: پەیڤنامەیەکی رۆشنبیری گشتی ناوبەناوە ،نوێنەرایەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی کوردستان دەریدەکات ،ژمارە ( )١ی لە کانونی یەکەمی ٢٠٠٤بە چوار الپەڕەی قەبارە بچوکی رەنگاوڕەنگ دەرچووە. دەستەی ئامادەکاری شکۆفە بریتیە لە (ھێڤی ،زانا ،ھەنسک) ،لە مانشێتی یەکەم ژمارەدا نوسراوە « یەکێتی قوتابیانی کوردستان ،دەنگ دەکڕێت بە پارە.« .. ژمارە ( )٢ی شکۆفە لە کانونی دووەمی ٢٠٠٥بە چوار پەڕەی قەبارە بچوک باڵوکراوەتەوە. -٢٦زیپان: زیپان گۆڤارێکی رۆشنبیری کۆکراوەیە ،لقی کەالری – بنکەی ئەدەبی روناکبیری گەالوێژ بە زمانی عەرەبی باڵوی کردوەتەوە ،ژمارە ( )٠ی لە ساڵی ٢٠٠٤بە قەبارەی بچوک بە ٣٢الپەڕەی رەش و سپی دەری کردووە (ئەم گۆڤارە لە ژمارە سەرەتایەکانیدا بابەتەکانی بە زمانی عەرەبی لە سایتەکانی ئەنتەرنێتەوە وەرگیراوە). زیپان ژمارە ( )١٠ی لە پایزی ٢٠١١بە ھەر دوو زمانی کوردی و عەرەبی بە ()٤٠ الپەرە بە بەرگێکی رەش و سپیەوە باڵوکراوەتەوە ،سەرپەرشتیار :ئەحمەدی خۆشنوس، بەڕێوەبەری جێبەجێکار :ئاسۆ وەھابە. - ٢٧شێروانە: شێروانە گۆڤارێکی کۆمەاڵیەتی روناکبیرییە ،دوو مانگ جارێک شارەوانی کەالر دەریدەکات، ژمارە ( )٤کە لە شوباتی ٢٠٠٥لەسەر بەرگی یەکەم ژمارەی گۆڤارەکە نوسراوە ،بە ٤٨الپەڕەی رەش و سپی بە بەرگێکی رەنگاورەنگەوە دەرچووە (بەو مانایەی درێژە پێدەری گۆڤاری پێشووی کەالر بوبێت). خاوەنی ئیمتیاز و بەڕێوەیەری دەستەی بەڕێوەبردن :سەرۆکایەتی شارەوانی کەالر، دەستەی بەڕێوەبردن (ساالر مەحمود ،جەمال ئەکبەر ،مەجید ساڵح ،ئەرکان محەمەد رەشید ،کاروان یاروەیس ،عەبدوڵاڵ حەسەن و گواڵڵە عەزیز) بووە ،ئەم ژمارەیەکی بە ٥٢الپەڕەی رەش و سپی دەرکراوە بە بەرگێکی رەنگاوڕەنگ کە وێنەیەکی قەاڵی شێروانەی لەسەرە. گۆڤاری شێروانە لەژمارە ( )٥دا کاروان یاروەیس بووەتە سەر نوسەری و دەستەی بەڕێوەبردن کراوە بە دەستەی نوسەران ،ژمارە ( )٣ی ئەم گۆڤارە کە دەکاتە ژمارە ( )٦ی پێشوو لە پایزی ٢٠٠٥باڵوکراوەتەوە ،لەم ژمارەدا (سەالم عەلی محەمەد)
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
139
بههاری ٢٠١٦
کراوتە خاوەن ئیمتیاز .ژمارە ( )٤کە دەکاتە ژمارە ( ) ٧لە بەھاری ٢٠٠٦دا بە ٦٤ الپەرە باڵوکراوەتەوە. - ٢٨پەیامی خوێندکار: باڵوکراوەیەکی خوێندکاری ئازادە ،کۆمەڵێک خوێندکاری سەربەخۆ لە کەالر دەریدەکەن، ژمارە ( )١ی لە ٢٠٠٥/٤/١بە ھەشت الپەڕەی قەبارە بچوک بە رەنگی رەش و سپی دەرچووە. سەرنوسەر :گەرمیان حەمە خان ،بەڕێوەبەری نوسین :کاوە ئەحمەد ،دەستەی نوسەران (ئاسود کوردستانی ،ماریا کەمال) تایپ :کۆماجی اللە فەیاق ،لە مانشێتی ئەم ژمارەدا نوسراوە « لە ئەنجامی راپرسیەکدا :خوێندکارانی کەالر گەشبینن بە پەرلەمانی تازە ھەڵبژێردراو «. ژمارە ( )٥ی ئەم باڵوکراوەیە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٥بە ھەشت الپەڕەی قەبارە گەورە بە رەش و سپی باڵوکراوەتەوە ،خاوەنی ئیمیتاز :کاوە ئەحمەد ،سەرنوسەر :گەرمیان حەمە خان ،دەستەی نوسەران (محەمەد ئەمین ،شاھۆ عەبدوڵاڵ ،عەباس ئەنوەر ،ماریا کەمال، سۆما عەبدوڵاڵ ،ئاکۆ ئەحمەد ،دەشتی ئەنوەر). - ٢٩کۆست: کۆست باڵوکراوەیەکی تایبەتە بە کۆستی ئەنفال ،ژمارە ( )١ی لە ٢٠٠٥/٤/١٤بە دوانزە ( )١٢الپەڕەی قەبارە بچوک بە رەنگی رەش و سپی لە ژێر مانشێتی « ماڵێکی ئەنفاالنە « باڵوکراوەتەوە. کۆست لە الیەن لیژنەی بااڵی مەراسیمی حەڤدەھەمین ساڵیادی ئەنفالەوە لە گەرمیان ئامادە کراوە ،ئەم باڵوکراوەیە لە رۆژی ٤/١٤دا لە مەراسیمی ئەنفالدا باڵوکراوەتەوە. -٣٠ئایندەی گەرمیان: باڵوکراوەیەکی سیاسی ،کۆمەاڵیەتی گشتییە راگەیاندنی مەڵبەندی ( )١١ی رێکخستنی گەرمیان دەریدەکات ،ژمارە ( )٠ی لە ٢٠٠٥/٦/٢٥بە ( )٨الپەڕەی رەش و سپی لە کەالر دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز :راگەیاندنی مەڵبەندی ( )١١ی رێکخستنی گەرمیان ،سەرنوسەر :مەجید ساڵح ،جێگری سەرنوسەر :رزگار حاجی حەمید ،بەڕێوەبەری نوسین :ئاسۆ وەھاب. ئایندەی گەرمیان ژمارە ( )١٦ی لە ٢٠٠٦/٦/١بە ھەشت الپەڕە بە بەرگێکی
بههاری ٢٠١٦
13 140
Analytical, academic, quarterly Magazine
رەنگاوڕەنگەوە دەرچووە ،ئەم ژمارەیەی تایبەتە بە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی ،ستافەکەی بریتیە لە سەرنوسەر :مەجید ساڵح ،بەڕێوەبەری نوسین :ئاسۆ وەھاب ،دیزاین :ئاسۆ وەھاب. ژمارە ( )٢١ی ئایندەی گەرمیان لە ٢٠٠٦/١٢/٢٦بە ھەشت الپەڕە باڵوکراوەتەوە کە لە خولی دووەمیدا ستافەکەی بەم شێویە بووە ،خاوەنی ئیمتیاز :مەڵبەندی ١١ی رێکخستنی کەالر ،سەرپەرشتیاری گشتی :کاروان یاروەیس ،جێگری سەرنوسەر :ئاسۆ وەھاب. ئایندەی گەرمیان ژمارە ( )٥٤ی لە شوباتی ٢٠١٠بە ھەشت الپەڕە دەرکردووە بە مانشێتی « گەرمیان ھەر قەاڵ سەوزەکەی جارانە « ،کاروان یاروەیس سەرنوسەری بووە. ژمارەیەک لە پاشکۆکانی ئایندەی گەرمیان: ژن پارێزی ،پاشکۆیەکی تایبەتە بە رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ،بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ لە گەرمیان بە ھاوکاری ئایندەی گەرمیان دەریدەکات، ژمارە ( )١دیسەمبەری .٢٠٠٨ ،٤/١٤پاشکۆیەکی تایبەتی ئایندەی گەرمیانە بە یادی ٢٢ساڵەی ئونفال ،نیسانی ،٢٠١٠ سەرنوسەر :کاروان یاروەیس ،سەرپەرستیاری پاشکۆ :ئاوارە جاف ،سەرپەرشتیاری ھونەری :ئارام کەمال دەلۆ. - ٣١گەرمیانی وەرزشی: رۆژنامەیەکی وەرزشی مانگانەیە کۆمەڵێک وەرزشکار لە گەرمیان دەری دەکەن ،ژمارە ( )٠ی لە ٢٠٠٥/٨/١٥بە چوار الپەڕەی قەبارە گەورە بە رەنگی رەش و سپی دەرچووە، مانشێتی ئەم ژمارەیە بریتیە لە « گەرمیانی وەرزشی ماڵی دووەمی وەرزشکارانە «. خاوەنی ئیمتیاز :کاوە ئەحمەد شەریف ،سەرنوسەر :ئەرکان محەمەد رەشید ،دەستەی نوسەران (فەتاح وەلی شاواز ،ئەسعەد ئەحمەد ،رەنجدەر عەلی ،دەشتی ئەنوەر ،ھەڵۆ مەحمود). ژمارە ( )٢گەرمیانی وەرزشی لە ٢٠٠٥/١٠/٢٥بە چوار الپەڕەی قەبارە گەورە بە رەش و سپی باڵوکراوەتەوە کە فەتاح وەلی شاواز لە دەستەی نوسەراندا نەماوە.
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
141
بههاری ٢٠١٦
- ٣٢خوێندنی نوێ: مانگنامەیەکی خوێندکاری ئازادە ،کۆمەڵێک خوێندکاری سەربەخۆ مانگی جارێک دەریدەکەن ،ژمارە ( )١ی لە ٢٠٠٥/١٢/١بە ھەشت الپەڕەی قەبارە گەورە بە رەش و سپی باڵوکراوەتەوە خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر :گەرمیان حەمە خان ،بەڕێوەبەری نوسین :دەشتی ئەنوەر، ستافی نوسین (ماریا کەمال ،عەباس ئەنوەر ،شاخەوان عەبدوڵاڵ ،سوما عەبدوڵاڵ). ژمارە ( )٤ی لە حوزەیرانی ٢٠٠٦بە ھەشت الپەڕەی قەبارە گەورەی رەش و سپی باڵوکراوەتەوە. - ٣٣گۆڤاری گیرفان: وەرزە گۆڤارێکی رۆشنبیری گشتی سەربەخۆیە ،کۆمەڵێک روناکبیر لە گەرمیان دەریدەکەن ،ژمارە (سفر) ی لە مانگی ( )١٢ی ٢٠٠٥دەرچووە (ھەر چەندە لەم ژمارەیەدا مێژووی دەرچوونی لەسەر نیە). خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر :مەال تەحسین گەرمیانی ،بەرێوەبەری نوسین :ئومێد بەرزان برزۆ ،دەستەی نوسەران (ئیبراھیم ێدیق ،سامان کەریم ،شیالن مەجید رۆژبەیانی). ژمارە یەکی گۆڤاری گیرفان بە قەبارەی بچوک (گیرفان) بە ١١١الپەڕەی رەش و سپی دەرچووە. گۆڤاری گیرفان ژمارە ( )٢١ی لە ساڵی ٢٠١٣بە قەبارەی بچوک بە بەرگێکی رەنگاوڕەنگەوە بە ( )١٠٠الپەڕە دەرچووە ،خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر :مەال تەحسین گەرمیانی ،جێگری سەرنوسەر :عومەر عەبدولکەریم ،بەڕێوەبەری نوسین :د .ئومێد بەرزان برزۆ ،دەستەی نوسەران (سامان کەریم ،ساڵح ھەالج ،بەناز عومەر ،ئاسۆ وەھاب، رەحمان عەلی ،پەخشان محەمەد). - ٣٤نەسیم: باڵوکراویەکی رۆشنبیری ،پەروەردەییە کۆمەڵێک قوتابی مانگانە دەری دەکەن ،یەکەم ژمارەی لە ساڵی ٢٠٠٥دەرچووە بە قەبارەی بچوک خاوەنی ئیمتیازی ئەم باڵوکراوەیە :ناوەندی گەرمیانی رێکخراوی قوتابیانی کوردستان، سەرنوسەر :ھاوکار خۆشناو ،بەڕێوەبەری نوسین :ئەرکان دارا ،ستافی کارا (سەردەست محەمەد ،بیخاڵ خالید). دوا ژمارەی نەسیم کە ژمارە ( )٣٢لە شوباتی ٢٠١٢باڵوکراوەتەوە بەقەبارەی بچوک بەشێوەی رەنگاورەنگی بە ( )١٦الپەڕە. بههاری ٢٠١٦
13 142
Analytical, academic, quarterly Magazine
- ٣٥وەرزشکاران: وەرزشکاران رۆژنامەیەکی وەرزشی مانگانەیە کۆمەڵێک وەرزشکار لە کەالر دەریدەکەن، ژمارە ( )٢ی لە ئازاری ٢٠٠٦بە چوار الپەڕەی رەش و سپی قەبارە گەورە دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر :ئەرکان محەمەد رەشید ،دەستەی نوسەران (مەریوان ئەحمەد ،رەنجەدەر عەلی ،گۆران محەمەد ،ھەڵۆ مەحمود) ،لە ژێر لۆگۆی رۆژنامەکەدا نوسراوە « یەکەم رۆژنامەی وەرزشی سەربەخۆیە لە کوردستان». -٣٦مودەڕیس: مودەڕیس باڵوکراوەیەکی تایبەتە بە میھرەجانی (مەال عەبدولکەریمی مودەڕیس) لیژنەی بااڵی میھرەجان دەریدەکات ،ئەم باڵوکراوە تایبەتە لە ٢٠٠٦/٣/٣١بە ھەشت الپەڕەی قەبارە گەورە بە رەنگی رەش و سپی بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی باڵوکراوەتەوە بە مانشێتی « مەال عەبدولکەریمی مودەڕیس چرایەک بۆ شەوی یەڵدای کورد «. ستافی کار بریتین لە (مەجید ساڵح ،ئەحمەدی خۆشنووس ،جەمال ئەکبەر ،سۆیبە عوسمان) ،ئەم باڵوکراوەیە لەسەر ئەرکی کۆمەڵەی روناکیری و کۆمەاڵیەتی کەرکوک چاپ کراوە. - ٣٧ئاتیە: ئاتیە ،باڵوکراوەیەکی رۆشنبیری گشتیە مانگانە راگەیاندنی ناوەندی گەرمیانی رێکخراوی قوتابیانی کوردستان دەری دەکات ،ژمارە ( )٢ی لە ٢٠٠٦/٤/١بە ھەشت الپەڕەی قەبارە بچوک بە رەنگی رەش و سپی باڵوکراوەتەوە. سەرنوسەر :راویار یاسین ،دەستەی نوسەران (ژیار تەنیا ،ئامانج کەالری ،ئارام محەمەد، حسێن محەمەد ،ھونەر عەزیز). - ٣٨شێخ لەنگەر (سۆراخ): شێخ لەنگەر مانگانەیەکی ئەھلی سەربەخۆی گشتیە لە ئاوای شێخ لەنگەر دەردەچێت، ژمار ( )١ی لە ٢٠٠٦/٤/٢٢بە ھەشت ( )٨الپەڕەی قەبارە گەورە بە بەرگێکی رەنگاوڕەنگەوە باڵوکراوەتەوە. خاوەنی ئیمتیاز :سەالخ خورشید ،سەرنوسەر :محەمەد سابیر ،جێگری سەرنوسەر: ئومێد شێخ لەنگەری ،بەڕێوەبەری نوسین :پارێزەر خەبات رەشید ،ئەنجومەنی نوسین
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
143
بههاری ٢٠١٦
(ئارام ئیکرام ،ئەحمەد عەزیز ،کاوە ئەحمەد ،پشتیوان ئەحمەد ،عومەر محەمەد ،فایەق نامیق ،بەختیار سەعید ،شەماڵ ئەحمەد ،قانع خورشید ،سیروان نامیق) ،راوێژکاران (چیا قادر ،ئاریان ساڵح) ،دیزاین :ئەحمەدی خۆشنووس. شێخ لەنگەر ستافەکەی بەردەوام گۆڕانی بەسەردا ھاتووە ،ژمارە ( )١٦ی لە حوزەیرانی ٢٠١٢بە ھەشت الپەڕە دەرچووە ،کە لە ستافەکەیدا تەنھا ناوی خاوەن ئیمتیاز :سەالح خورشید ،سەرنوسەر :ئومێد شێخ لەنگەری نوسراوە. مانگانەی شێخ لەنگەر لە ژمارە ( )١٧ەوە ناوەکەی دەبێتە (سۆراخ) کە لە تەموزی ٢٠١٢بە ھەشت الپەڕەی قەبارە گەورە بە رەش و سپی دەرچووە ،کە ستافەکەی وەک ژمارە ( )١٦یە. - ٣٩گەرمیانی ئەمڕۆ: مانگنامەیەکی ئەھلی ئازادە لە گەرمیان دەردەچێت ،ژمارە ( )١ی لە ٢٠٠٦/٥/٥بە ( )١٢الپەڕەی رەش و سپی لە کەالر دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز :شێخ سەعید شاکەلی ،سەرنوسەر :الوان ئەحمەد ،بەڕێوەبەری نوسین: ساڵح میروەیس ،دەستەی نوسەران (جەالل ئەلیاسی ،شیالن رۆژبەیانی ،عەباس ئەنوەر) ،مانشێتی ژمارە ( )١ی بریتیە لە « لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەماندا، ئەندامانی پەرلەمان کۆکن لەسەر دوورخستنەوەی موستەشار و جاشەکان «. گەرمیانی ئەمڕۆ ژمارە ( )٤٧ی بە دوانزە الپەڕە لە ئەیلولی ٢٠١٠باڵوکراوەتەوە ،لەم ژمارەیەدا ،سەرنوسەر :الوان ئەحمەد ،بەڕێوەبەری نوسین :ساڵح میروەیسە ،ژمارە ( )٥٦ی لە تەموزە ٢٠١١ھەشت الپەڕەی رەش و سپی دەرچووە. گەرمیانی ئەمڕۆ چەندین پاشکۆی ھەبوە لەوانە: پاشکۆی وەرزشی،پاشکۆی گەرمیانی ئەمڕۆ ،ژمارە ( ،)١ئامادەکردنی :یاسین محەمەد کەالری. پاریا ،پاشکۆی ئافرەتانەی مانگنامەی گەرمیانی ئەمڕۆ ،ژمارە ( ) ١لە ئازاری ،٢٠٠٧ ژمارە ( )٣ی لە حوزەیرانی ٢٠٠٧دەرچووە ،سەرپەرشتیار :سارا مەجید ،دەستەی نوسەران (شنۆ قادر ،ئیمان جەبار) الحوار ،ملحق العربی لجریدە ،ژمارە ( )٠لە شوباتی ،٢٠٠٨ئامادەکردنی :الوان ئەحمەد. پاشکۆی وەرگێران ،پاشکۆی رۆژنامەی گەرمیانی ئەمڕۆیە ،تایبەت بە وەرگێڕان ،ژمارە ( )١لە تشرینی دووەمی ،٢٠٠٩سەرپەرشتیاران (رزگار فایەق سەعید ،ئاسۆ وەھاب). رۆژی جیھانی کتێب ،پاشکۆیەکی تایبەتە بە رۆژی جیھانی کتێب ،ژمارە ( ،)١نیسانی
بههاری ٢٠١٦
13 144
Analytical, academic, quarterly Magazine
.٢٠١١سەرپەرشیتاری پاشکۆ (الوان ئەحمەد ،ساڵح میروەیس) ،ھاوکاری کارا :کازم جەباری. چواردەی چوار :پاشکۆیەکی گەرمیانی ئەمڕۆیە تایبەتە بە تاوانی ئەنفال ،نیسانی ،٢٠١٠ بە چوار الپەڕەی قەبارە بچوکی رەش و سپی باڵوکراوەتەوە. تیپی شانۆی منااڵنی گەرمیان ،پاشکۆیەکی گەرمیانی ئەمڕۆیە تایبەتە بە مێژووی تیپی شانۆی منااڵنی گەرمیان ،ژمارە ( ،)١تەموزی ، ٢٠١١سەرپەرشتیارانی پاشکۆ (محەمەد سابیر کەمەر ،الوان ئەحمەد ،ساڵح میروەیس). توێژینەوە :پاشکۆیەکی تایبەتی گەرمیانی ئەمڕۆیە ،ژمارە ( )٣ی لە کانونی دووەمی ٢٠١١بە چوار الپەڕە دەرچووە ،سەرپەرشتیاری پاشکۆ :م .عەباس مەحمود ،ستافی بەڕێوەبردنی پاشکۆ (سادق ئەحمەد ،کارزان فواد ،حەیدەر عەلی ،کارزان ئازاد ،عومەر عەبدولکەریم. ئەم باڵوکراوەیە کە پێشتر لە شێوەی رۆژنامە دەردەچوو بەاڵم ژمارە ( )٩١ی لە شێوەی گۆڤاردا بە بەرگێکی رەنگاوڕەنگەوە بە ( )٤٠الپەڕە باڵوکراوەتەوە کە خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەری (الوان ئەحمەد) بووە ،ژمارە ( )٩٢ی ئەم باڵوکراوەیە لە ئابی ٢٠١٥وەک دوا ژمارە دەرچووە. - ٤٠چرای باوەنوور (چرا): چرای باوەنوور باڵوکراوەیەکی مانگانەی رۆشنبیری کۆمەاڵیەتی سەربەخۆیە کۆمەڵێک گەنج لە باوەنور دەریدەکەن ،ژمارە ( )٠ی لە ئەیلولی ٢٠٠٦بە چوار الپەڕەی قەبارە گەورە بە رەش و سپی باڵوکراوەتەوە. خاوەنی ئیمتیاز و بەڕێوەبەری نوسین :عەتا محەمەد (باوە) ،سەرنوسەر :ھیوا ئەحمەد، جێگری سەرنوسەر :شۆڕش مەحمود ،سەرپەرشتیاری چاپ :عەبدوڵاڵ رەشید ،دەستەی نوسین (سیامەند حسێن ،ھیوا ئەحمەد ،عەتا محەمەد ،کەریم فەرەج ،شۆڕش مەحمود)، ھاوکاران (لێزان عەلی ،باوان حەمە ساڵح) « لەو ناوانەدا لە دەستەی نوسیندا خاوەنی ئیمتیاز و بەڕێوەبەری نوسین لەگەڵ سەرنوسەردا ھاتووە کە ئەمە جێگەی تێبینییە «، لە مانشێتی ئەم ژمارەیەدا ھاتووە « سەرۆکی شارەوانی پێباز :بە ھۆی یەکگرتنەوەی ھەر دوو ئیدارە پرۆسەی دابەش کردنی زەوی دواخراوە.« ! ... چرای باوەنور لە ژمارە ( )٢ەوە ناوەکەی بووە بە (چرا) و لە ئازاری ٢٠٠٧باڵوکراوەتەوە و ستافەکەی گۆڕانی بەسەردا ھاتووە ،بە ھەشت الپەڕەیش باڵو کراوەتەوە( ،مامۆستا حەمە ساڵح ھارونیش) یش بوەتە خاوەنی ئیمتیازی ،بەردەوام ستافی نوسین گۆڕانی
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
145
بههاری ٢٠١٦
بەسەردا ھاتووە. ژمارە ( )١٥ی چرا لە ئازاری ٢٠٠٩بە ھەشت الپەڕەی قەبارە گەورە بە بەرگێکی رەنگاوڕەنگەوە باڵو کراوەتەوە ،باڵوکراوەکە لەسەری نوسراوە (باڵوکراوەیەکی مانگانەی گشتی سەربەخۆیە لە باوەنوور دەردەچێت). - ٤١کوردەمیر: کوردەمیر گۆڤارێکی زانستی سااڵنەیە تایبەتە بە شوێنەوار و کەلەپوری کوردستان، بەڕێوەبەرێتیی شوێنەواری گەرمیان لە حوکمەتی ھەرێمی کوردستان دەریئەکات. ژمارە ( )١ی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦بە قەبارەی گەورە بە بەرگێکی رەنگاوڕەنگەوە کە وێنەی (کێوی کەرەفتو) ی لەسەرە ،بە ( )١٦٦الپەڕەی رەش و سپی دەرچووە. خاوەنی ئیمیاز :محەمەد شاکەلی ،سەرنوسەر :کەمال نوری مەعروف ،بەڕێوەبەری نوسین :حەسەن عەلی سەلیم ،دەستەی نوسەران (محەمەد مەردان ،شوکر محەمەد حەیدەر) ،راوێژکاران (جەمال عەبدول ،عەبدوڵاڵ قەرەداخی ،سەعید شاکەلی). ئەم گۆڤارە کە تایبەتە بە شوێنەوار و کەلەپوری کورد تەنھا ئەم ژمارەی لێ باڵوکراوەتەوە. - ٤٢بارین: بارین ،یەکەمین رۆژنامەی ژنانەی ئەھلی لە گەرمیان( ،ئەم رۆژنامەیە پێشتر وەک پاشکۆ بە ناوی کەناری ژن لە گەڵ رۆژنامەی کەنار دەردەچوو) ،ژمارە ( )١ی لە ٨ی مارسی ٢٠٠٧بە چوار الپەڕەی رەش و سپی بە قەبارەی گەورە دەرچووە. رۆژنامەی بارین (سوعاد حاتەم) سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردن بووە و ناوی کەسی تر لەسەر ئەم ژمارەیە بەدی ناکرێت ،ژمارە ( )٢ی لە نیسانی ٢٠٠٧چاپ و باڵوکراوەتەوە کە بەشێکی زۆری بابەتەکانی تایبەت بە (مەرگەساتی ئەنفال) ،ئەم ژمارەی بارین بە ھەشت الپەڕەی گەورەی رەش و سپی باڵوکراوەتەوە ،ستافی نوسین پێک ھاتووە لە (شەیما جەمال ،ساجیدە قادر). -٤٣رازی گەنج: باڵوکراوەیەکی رۆشنبیری گشتی سەربەخۆیە ،ژمارە ( )١ی لە ئەیلولی ٢٠٠٧لە کەالر بە قەبارەی بچوک بە ( )٤٠الپەڕەی رەش و سپیەوە بە بەرگێکی رەنگاوڕەنگ دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر :فەتاح تەنیا ،دەستەی ھاوکاران (رەمەزان ئەمین ،دلێر عومەر ،رێباز کەالری).
بههاری ٢٠١٦
13 146
Analytical, academic, quarterly Magazine
رازی گەنج لە ٢٠٠٨/٤/١٤پاشکۆیەکی دەرکردووە بە ناوی(ئەنفال) کە لە ( )٢٨الپەڕە پێک ھاتووە لەگەڵ بەرگەکەیدا بە رەنگاوڕەنگی ،سەرپەرشتیاران (فەتاح تەنیا ،سۆران حەمە سەعید). - ٤٤ڕوانگە: باڵوکراوەیەکی زانستی رۆشنبیری مانگانەیە ،کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆ لە کەالر دەریدەکەن ،ژمارە ( )٠ی لە شوباتی ٢٠٠٨بە دوانزە ( )١٢الپەڕە لەگەڵ بەرگەکەیدا بە قەبارەی بچوک بە رەش و سپی باڵوکراوەتەوە. سەرنوسەر :مەریوان حەسەن ،دیزاین و ھونەری :عەلی رەسوڵ قادر ،لە ژمارە یەکدا ستافی نوسینی لەسەر نەنوسراوە بەاڵم لە ژمارە دوو ( )٢دا کە لە ئایاری ٢٠٠٨ دەرچووە ستافی نوسین بریتین لە (ھەردی غازی ،ھاوکار حەسەن ،عومەر محەمەد ئەمین ،ھەژار زەبیحی). باڵوکراوەی روانگە ناوی خاوەنی ئیمتیازی لەسەر نیە و تەنھا سێ ژمارەی لێ دەرچووە کە دواین ژمارەی ژمارە ( )٢یە و بە شانزە ( )١٦پەڕەی قەبارە بچوک چاپ و باڵوکراوەتەوە. - ٤٥کەالری: کەالری باڵوکراوەیەکی تایبەتە بە چلەی ماتەمینی کادر و پێشمەرگەی دێرینی کوردایەتی و روناکبیر ھەڤاڵ (ئەحمەد کەالری) ،ئەم باڵوکراوە تایبەتە لە ٢٠٠٨/٤/١٩بە ھەشت الپەڕەی قەبارە گەورە بە بەرگێکی رەنگاوڕەنگەوە باڵوکراوەتەوە. ئەم باڵوکراوەیە تایبەتە لە الیەن راگەیاندنی مەڵبەندی ١١ی رکخستنی کەالری (ی .ن. ک) ەوە لە چلەی ماتەمینی کادر و پێشمەرگەی دێرینی کوردایەتی و روناکبیر ھەڤاڵ (ئەحمەد کەالری) ئامادەی کردووە ،بە سەرپەرشتی (مامۆستا عەلی عەبدوڵاڵ ،کاروان یاروەیس ،ئەحمەدی خۆشنووس ،ئومێد ئەکرەم ،جەمیل محەمەد ئیبراھیم). - ٤٦ھاوبەش: باڵوکراوەیەکی ناوەندی کاری ھاوبەشی رێکخراوەکانی گەرمیانە ،سااڵنە لە یادی دامەزراندنیدا دەریدەکات ،ژمارە یەکی لە ٢٠٠٨/٤/٢٢دەرچووە. ئەم باڵوکراوە ناوی ستافی لەسەر نیە تەنھا ناوی دیزاینەر نەبێت کە (سەرداری مەال ێاڵح) ە ،باڵوکراوەکە بە قەبارەی بچوک بە ( )١٢الپەڕەی رەش و سپی و بە بەرگێکی رەنگاو رەنگەوە دەرچووە. Analytical, academic, quarterly Magazine
13
147
بههاری ٢٠١٦
- ٤٧چاو: چاو گۆڤارێکی مانگانەی رۆشنبیری گشتی ئازادە ،ژمارە ( )١ی لە نیسانی ٢٠٠٨بە بەرگێکی رەنگاوڕەنگەوە بە ( )٦٤الپەڕەی رەنگاوڕەنگ و رەش و سپیەوە بە قەبارەی گەورە دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز :عومەر شەریف ،سەرنوسەر :ئارام ئیکرام ،بەڕێوەبەری نوسین :ھێمن بابان رەحیم ،لەم ژمارەیەدا خاوەنی ئیمتیاز ووتارێکی نوسیوە لەژێر ناونیشانی (بۆچی چاو ...؟). ژمارە ( )٣١ی گۆڤاری چاو لە شوباتی ٢٠١١بە ( )٤٨الپەڕەوە دەرچووە ،لەم ژمارەیەدا ناوی بەڕێوەبەری نوسینی لەسەر نیە ،راوێژکاری یاسایی زیادی کردووە بە ناوی (سەرکەوت نەجمەدین) . - ٤٨راساڵ: راساڵ باڵوکراوەیەکی رۆشنبیری ئیسالمی سەربەخۆی مانگانەیە کۆمەڵەی فیردەوس دەریدەکات ،ژمارە ( )٢ی لە ٢٠٠٨/٧/١بە ھەشت الپەڕەی قەبارە بچوک بە رەش و سپی دەرچووە. راسال ناوی ستافی لەسەر نیە جگە لە دوو ژمارە مۆبایل و ئیمێڵێک کە لەسەری نوسراوە ،لە الیەن کۆمەڵەی فیردەوسەوە دەرکراوە. - ٤٩بانەڕۆژ: بانەڕۆژ گۆڤارێکی رۆشنبیری گشتییە کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەاڵیەتی کەرکوک – نوسینگەکانی کفری و کەالر بە ھاوبەشی دەریدەکەن ،ژمارە ( )٣٥ی لە نیسانی ٢٠٠٨ بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی ،بە بەرگێکی رەنگاوڕەنک و بە ( )٩٢الپەڕەی رەش و سپی دەرچووە (ئەم گۆڤارە بە موڵکی ھەریەکە لە کفری و کەالر دادەنرێت ،واتا بە ھاوبەشی لە الیەن رۆژنامەنوسان و نوسەرانی ئەو دووشارەوە دەرچووە). خاوەنی ئیمتیاز :سەالحەدین عەبدولحەمید ،سەرنوسەر :لەتیف ھەڵمەت ،بەڕێوەبەری نوسین :شکور حەمەی ھەیەر ،جێگری بەڕێوەبەری نوسین :ساڵح ھەالج ،دەستەی نوسەران (رەحیم حەمید عەبدولکەریم د.عەبدولکەریم حاجی محەمەد عەلی ،ساھر عەلی جاسم ،ئەحمەد باوەڕ ،نیشتیمان بێ نەوا) ،راوێژکاران (شێخ سەعید شاکەلی، عەبدولمەجید زەنگەنە ،ئیبراھیم کوێخا ،چیمەن سەعید جەعفەر ،سامان کەریم ،سەالح گەرمیانی) ،لەسەریشی نوسراوە ناونیشان :کفری -نوسینگەی کۆمەڵەی روناکبیری
بههاری ٢٠١٦
13 148
Analytical, academic, quarterly Magazine
،کەالر -نوسینگەی کۆمەڵەی روناکبیری ،کەرکوک – بارەگای کۆمەڵەی روناکبیری بەرامبەر قەاڵ. ئەم گۆڤارە بەردەوام ستافەکەی گۆڕانی بەسەردا ھاتووە بە تایبەت لە ژمارە ( )٥١ەوە کە لە ئەیلولی ٢٠٠٩دەرچووە ،بەم شێوەیە: خاوەنی ئیمتیاز :سەالحەدین عەبدولحەمید ،سەرنوسەر :لەتیف ھەڵمەت ،ئەنجومەنی بااڵی گۆڤار (شێخ سەعید شاکەلی ،ساڵح ھەالج ،شکور حەمەی ھەیەر) ،دەستەی نوسەران (رەحیم حەمید عەبدولکەریم ،زەینەب ئەرکەوازی ،دکتۆر عەبدولکەریم حاجی، عەلی حسێن ساڵح ،سەیفەدین سابیر). ژمارە ( )٥٨ی بانەرۆژ لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٠بە شەست ( )٦٠الپەڕە دەرچووە وەک گۆڤاری ھاوبەشی ھەردوو نوسینگەی کەالر و کفری کۆمەڵەی روناکبیری ،ستافەکەی جارێکی تر گۆڕانی بەسەردا ھاتووە ،ئەم گۆڤارە ژمارە یەکی لە الیەن کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەاڵیەتی کەرکوک لە شاری کەرکوک دەرچووە و ئێستا وەک گۆڤاری ئەم کۆمەڵەیە بەردەوامە لە دەرچوون. -٥٠تەما: تەما باڵوکراوەیەکی گشتی سەربەخۆیە ،دەستەیەک فێرخوازی زانکۆ ھەموو ( )٧ی مانگێک دەریدەکەن ،ژمارە ( )١ی لە ٢٠٠٩/٢/٧بە ھەشت الپەڕەی قەبارە بچوک بە رەش و سپی باڵویان کردوەتەوە ،وەک دەردەکەوێت ئەم باڵوکراوەیە لە کۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەتی کەالر و ئادابی خانەقین باڵوکراوەتەوە. ستافی کار -کۆلێژی بنەڕەتی کەالر :دالوەر نوری ،محەمەد حەسەن ،زیاد کەریم کۆلێژی ئادەبی خانەقین :دڵشاد جەالل کارێزی ،کۆلێژی پەروەردەی کەالر :رێبەر عەباس .باڵوکراوەی تەما لە ژمارە ( )٥یدا کە لە ٢٠٠٩/١١/٧بە ھەشت الپەڕەی قەبارە بچوک باڵوکراوەتەوە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە ،خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر: دالوەر نوری ،جێگری سەرنوسەر :دڵشاد جەالل کارێزی ،بەڕێوەبەری نوسین :محەمەد حەسەن ،دیزاین :زیاد کەریم ،ھاوکاران (رێبەر عەباس ،سەالح ھەولێری). لە ژمارە ( )٨ ،٧ی ئەم باڵوکراوەیەدا ھەڵە روویداوە و لە ھەردوو ژمارەکەدا نوسراوە ژمارە ( ،)٥دواین ژمارەی تەما ،ژمارە ( )٨وەک ووتمان نوسراوە ژمارە ( )٥لە ٢٠١٠/٢/٥بە ھەشت الپەڕەی رەش و سپی لە قەبارەی ژمارەکانی پێشتر کەمێک گەورە تر دەرچووە ،لەگەڵ ئەم ژمارەدا لە ساڵیادی دەرکدنی تەمادا پاشکۆیەکی چوار الپەڕەی بە ناوی (پاشکۆی تەما) باڵوکراوەتەوە.
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
149
بههاری ٢٠١٦
- ٥١ناسنامە: ناسنامە گۆڤاری پاشماوەی ئەنفالکراوەکانە ،رێکخراوی چواردەی چوار دەریدەکات، دەکرێت لە ئایندەدا بەردەوام بێت ،ژمارە ( )١ی لە ٢٠٠٩/٤/١٤بە بیست ( )٢٠الپەڕە و بەرگێکی رەنگاورەنگەوە دەرچووە. سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و سەرنوسەر :فەتاح تەنیا ،ئەم گۆڤارە رێکخراوی چواری چوار لە رزگاری سااڵنە دەری کردووە. ژمارە ( )٣ی ناسنامە لە ٢٠١١/٤/١٤بە بیست و ھەشت ( )٢٨الپەڕە و بەرگێکی رەنگاوڕەنگەوە باڵوکراوەتەوە. - ٥٢تراژیدیا: باڵوکراوەیەکی تایبەت بە ساڵیادی (ئەنفال) ،لە ٢٠٠٩/٤/١٤دا بە ( )٨الپەڕەی رەش و سپی دەرچووە ،بە مانشێتی « ئەگەر کورد جاشی نەبوایە ،ئەنفال بەو شێوەیە نەدەبوو «. خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر :سەیوان عومەر ،دیزاین :الوان ئەحمەد. - ٥٣کۆنفرانس گەرمیان: کۆنفرانس گەرمیان رۆژانەی تایبەتی کۆنفرانسە ،لیژنەی راگەیاندی کۆنقرانس « بەرەو بەھێز کردنی پێگەی ژن لە ناوەندەکانی بڕیاردا « دەریدەکات ،ژمارە ( )١ی لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٩بە چوار الپەڕەی قەبارە گەورە بە رەنگاو رەنگی دەرچووە. ستافی کار بریتین لە (ئاری عوسمان خەیات ،ھەڤاڵ ئیبراھیم ،جیھان محەمەد ،کەنعان سەعدوڵاڵ ،ئەرکان محەمەد رەشید) ،ئەم باڵو کراوەیە لە رۆژانی کۆنفرانسی بەرەو بەھێز کردنی پێگەی ژن لە ناوەندەکانی بڕیاردا دەرچووە کە بەشی کاروباری کچان و ژنانی رێکخراوە دیموکراتیەکان ئەنجانی دابوو لە کەالر. - ٥٤گەرمیان پۆست: باڵوکراوەیەکی سیاسی ،فکری ،کۆمەاڵیەتی گشتییە لە گەرمیان دەردەچێت ،ژمارەی (ئەزمونی) لە حوزەیرانی ٢٠٠٩لە کەالر بە ( )٨الپەڕەی رەش و سپی دەرچووە، مانشێتی ژمارە یەکی بریتیە لە « جارێکی تر چارەنوسی ئیدارەی گەرمیان کەوتە نادیاریەوە «.
بههاری ٢٠١٦
13 150
Analytical, academic, quarterly Magazine
خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر :سەیوان عومەر ،جێگری سەرنوسەر :حسێن عەزیز، بەڕێوەبەری نوسین :کاوە گەرمیانی ،ستافی کارا (ھەردی مەحمود ،رۆژان مستەفا). ژمارە ( )٤٠ی لە ئابی ٢٠١١بە دوانزە ( )١٢الپەڕەی قەبارە گەورە بە بەرگێکی رەنگاو رەنگ و پەڕەکانی ناوەوە بە رەش و سپی دەرچووە و خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەری (سەیوان عومەر) ە. ژمارە ( )٩٢ی گەرمیان پۆست کە تایبەتە بە ساڵیادی ئەنفال لە نیسانی ٢٠١٣ بە ( )٢٨الپەڕەی قەبارە گەورە دەرچووە ،خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر :سەیوان عومەر ،دەستەی نوسەران و ھاوکارانی ئەم ژمارەیە بریتین لە (بڕیار محەمەد ،خیاڵن عەلی،کۆسار عومەر ،چیا شێخ لەنگەری ،ھەوراز ئەحمەد ،شنۆ محەمەد ،ئومێد شێخ لەنگەری). - ٥٥سروشت: باڵوکراوەیەکی زانستی گشتیە( ،ئامادەی برایەتی) دەریدەکات ،ئەم باڵوکراوەیە لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەالرەوە دەرچووە ،ژمارە ( )١ی لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩بە چوار الپەڕەی قەبارە بچوک بە رەش و سپی باڵوکراوەتەوە .لەم ژمارەیەدا ناوی ستافی نوسینی لەسەر نیە و زۆربەی ژمارەکانی ئە ھەمان پەڕە و قەبارە بالوکراوەتەوە. باڵوکراوەی سروشت ،ژمارە ( )١١ی لە ٢٠١٠/٤/١٤لە یادی (مەرگەساتی ئەنفال) دا بە دوانزە ( )١٢الپەڕەی قەبارە گەورە بە بەرگێکی رەنگاوڕەنگەوە باڵوکراوەتەوە ،لە روپەڕەی ئەم ژمارەیەدا نوسراوە (سروشت ،ئامادەیی برایەتی بە چاودێری و ھاوکاری بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی گەرمیان دەریدەکات) ،خاوەنی ئیمتیاز :ئامادەیی برایەتی ،سەرنوسەر :سەعدوڵاڵ محەمەد ،بەڕێوەبەری نوسین :سۆران عەلی ،دەستەی نوسەران (ھاوار حەمید ،شاخەوان ساڵح) ،تایپ :زیاد فایەق. - ٥٦ھەفتانەی بەمۆ: باڵوکراوەیەکی پەروەردەیی زانستی گشتیە لە الیەن خوێندکاران و مامۆستایانی ئامادەیی بەمۆوە دەردەچێت ،ئەم باڵوکراوەیە لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەالر دەرچووە، ژمارە ( )١ی کانونی یەکەمی ٢٠٠٩بە دوو پەڕەی قەبارە بچوک بە رەنگی رەش و سپی بالوکراوەتەوە. ژمارە ( )٦ی ھەفتانەی بەمۆ لە ٢٠١٠/٢/١٧بە ھەشت الپەڕەی قەبارە بچوک بە رەش و سپی باڵوکراوەتەوە ،ئەم باڵوکراوەیە جگە لە ئیمیڵ و ژمارە تەلەفۆنێک ناوی ستافی لەسەر نیە. Analytical, academic, quarterly Magazine
13
151
بههاری ٢٠١٦
- ٥٧ھەتاو: باڵوکراوەیەکی رۆشنبیری گشتییە ،کۆمەڵێک قوتابی و خوێندکاری زانکۆ دەریدەکەن، ژمارە ( )١ی لە کانونی دووەمی ٢٠١٠دەرچووە ،ژمارە یەک بە قەبارەی بچوک بە ()١٦ الپەڕە باڵوکراوەتەوە بە رەنگاوڕەنگی بە تایبەت رەنگی نیلی. دەستەی سەرپەرشتیاران بریتین لە (ھۆشمەند ئەحمەد ،دەشتی ئەحمەد ،کازم جەباری، فارس ئەحمەد) ،ھۆشمەند ئەحمەد لە ژمارە یەکدا وتاری ژمارەی بە ناونیشانی (ھەتاو... بۆ ؟) نوسیوە. - ٥٨رووناکی: رووناکی مانگانەیەکی تایبەتە کۆمپانیای روناکی دەریدەکات ،ژمارە ( )١ی لە کانونی دووەمی ٢٠١٠بە چوار الپەڕەی رەنگاوڕەنگای قەبارە گەورە دەرچووە. ئەم باڵوکراوەیە تایبەتە بە کارو پرۆژەکانی کۆمپانیای روناکی ،سەرپەرشتیاری رۆژنامەوانی و دیزاین :سەیوان ئەمین .ژمارە دووی رووناکی لە شوباتی ٢٠١٠بە چوار الپەڕەی قەبارە گەورە بە رەنگاوڕەنگی باڵوکراوەتەوە. - ٥٩داری خلە: داری خلە مانگانەیەکی تایبەتە بە ساڵیادی شەھیدانی (داری خلە) ،ئەم ژمارە تایبەتە لە شوباتی ٢٠١٠بە چوار الپەڕەی بەرگ بە رەنگاوڕەنگی و ناوەوە بە رەش و سپی بە قەبارەی گەورە دەرچووە ،ئەم باڵوکراوەیە ناوی کەسی وەک ستاف لەسەر نیە. - ٦٠داکۆکی: داکۆکی گۆڤارێکی سااڵنەیە ھەموو ٤/١٤کۆمەڵەی داکۆکیکار لە مافی قوربانیان و کەس و کاری ئەنفالکراوەکان لە گەرمیان دەریدەکات ،ژمارە ( )١ی لە ٢٠١٠/٤/١٤بە سی و شەش ( )٣٦الپەڕەی رەنگاوڕەنگ و رەش و سپی و بە بەرگێکی رەنگاوڕەنگەوە دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز :کۆمەڵەی داکۆکیکار لە مافی قوربانیان و کەس و کاری ئەنفالکراوەکان لە گەرمیان ،سەرنوسەر :ھاوڕێ پێشڕەو ،جێگری سەرنوسەر :شوان محەمەد رۆستەم.
بههاری ٢٠١٦
13 152
Analytical, academic, quarterly Magazine
- ٦١مەودا: مەودا باڵوکراوەیەکی رۆشنیری گشتی سەربەخۆیە ،کۆمەڵێک خوێندکار و قوتابی زانکۆ دەریدەکەن ،ژمارە ( )٤ی لە ئایاری ٢٠١٠بە سی و دوو ( )٣٢الپەڕەی قەبارە بچوک بە رەنگی رەش و سپی بە بەرگێکی رەنگاوڕەنگەوە دەرچووە. دەستەی سەرپەرشتیاران بریتین لە (دەشتی ئەحمەد ،کازم جەباری ،فارس ئەحمەد). - ٦٢زانست: زانست باڵوکراوەیەکی زانستی و رۆشنبیری ئاینی بێ الیەنە ،دەستەیەک لە دەرچوان و فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەریدەکەن ،ژمارە ( )٠ی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٠بە شانزە پەڕەی قەبارە بچوک دەرچووە سەرنوسەر :عەدنان بارام ،دەستەی نوسەران (عەلی محەمەد ،ھاوار عەبدوڵاڵ ،رزگار محەمەد ،فەالح حەسەن). ژمارە ( )٣١ی زانست لە ٢٠١٤/٣/١بە ( )٢٤پەڕەی قەبارە بچوک بە رەنگی رەش و سپی دەرچووە ،ستافەکەی بریتیە لە ،سەرنوسەر :عەدنان بارام ،دەستەی نوسەران (جیھاد قادر ،بالل جەالل ،ھێمن عەبدولکەریم ،پشتیوان حەسەن). - ٦٣ھاتوچۆ: باڵوکراوەیەکی مانگانەیە ،بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان لەگەڵ کۆمەڵێک گەنج دەریدەکات ،ژمارە ( )١ی لە سەرەتای کانونی دووەمی ٢٠١١دەرچووە. سەرنوسەر :ئومێد عەلی ،بەڕێوەبەری نوسین :ھونەر عەلی ،دەستەی ھاوکاری (کیفاح ئەحمەد ،سەردار مەال ێاڵح). ژمارە یەکی ھاتوچۆ بە قەبارەی بچوک بە ( )١٢الپەڕەی رەنگاوڕەنگ دەرچووە، ژمارە ( )٢ی بە ( )١٢پەڕەی رەنگاوڕەنگی قەبارە بچوک لە مانگی دواتردا دەرچووە بەاڵم لەسەری نوسراوە (ھاتوچۆ ،باڵوکراوەیەکی ھۆشیاری ھاتوچۆیە ،کۆمەڵێک الوی سەربەخۆ لە گەرمیان دەریدەکەن). - ٦٤الو: رۆژنامەیەکی خوێندکاری سەربەخۆیە ،بە ھاوکاری کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتی کەالر دەردەچێت ،ژمارە ( )٠ی لە شوباتی ٢٠١١بە قەبارەی بچوک بە شەش ( )٦الپەڕەی رەنگاوڕەنگ باڵوکراوەتەوە.
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
153
بههاری ٢٠١٦
خاوەنی ئیمتیاز :دلێر کەمال مەحمود ،سەرنوسەر :سوارە بورھان عەبدولکەریم،، بەرێوەبەری نوسین :زمناکۆ کەریم محەمەد ،بەڕێوەبەری کارگێڕی :داود ئەحمەد محەمەد، ھاوکاران (زانا حەسەن ،کارزان نەعمان ،زانا مەحمود) ،مانشێتی ژمارە یەکی بریتیە لە « کردنی پەیمانگای تەکنیکی بە کۆلێژ بڕیارێکی زۆر گرنگ بوو بۆ گەرمیان « ،لە دوا الپەڕەی ھەمان ژمارەدا جگە لە ووتارێک ،کاریکاتێرێک و ریکالم بەدی دەکرێت. الو لە ژمارە دووە لەسەری نوسراوە (رۆژنامەیەکی خوێندکاریە ،کۆمەڵێک الوی سەربەخۆ لە شاری کەالر دەریدەکەن) ،ژمارە سێ ( )٣ی ئەم رۆژنامەیە لە ئایاری ٢٠١١بە ھەشت الپەڕەی رەنگاو رەنگ وەک دواین ژمارەی (الو) باڵوکراوەتەوە وەک ستافی رۆژنامەکە وەک « دوا ووتە « ئاماژەیان بۆ کردووە. - ٦٥نانۆ ریکالم: گۆڤارێکی وەرزییە تەکنەلۆژیای نانۆ دەریدەکات ،تاکە گۆڤاری تایبەتە بە ریکالم لە گەرمیان ،ژمارە ( )٠ی لە زستانی ٢٠١١بە رەنگاورەنگی بە ( )٢٠الپەڕە دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز :نەبەرد خالد ،سەرنوسەر سەیوان ئەمین ،بەڕیوەبەری کارگێڕی :ھێمن ئەحمەد .سەیوان ئەمین لە ژمارە یەکی نانۆ ریکالمدا ووتارێکی نوسیووە بە ناونیشانی (نانۆ ریکالم بۆچی ؟). لیستی باڵوکراوەکانی شاری کەالر لە نێوان سااڵنی ٢٠١١ – ١٩٩١دا
ناوی باڵوکراوە ژمارە کاتی دەرچو ن ژ رۆژ مانگ ساڵ ١٩٩١ ٧ ١ ٣ -١میلکان ١٩٩١ ١٠ -٢پەیامی ئازادی ٢ ١٩٩٤ -٣تیشک ٤ ١٩٩٦ ٤ ١٨ -٤وەرزش و گەرمیان ٣ ١٩٩٦ ٤ ٨ -٥کەڵیار ٠ ١٩٩٦ ١١ ١ -٦فەرتەنە ١٩٩٨ ١ -٧گۆڤار ١ -٨تۆژەر ١ھاوین ١٩٩٨ ١٩٩٨ ١٢ -٩پرشنگی نوێ ٠ ١٩٩٩ ١ ١ -١٠سۆز ١ ١٩٩٩ ٧ پێنووس (پێنوس) ١ ١١ ٢٠٠٠ ١ خەمسەگی (پێنجەم) ١ ١٢
بههاری ٢٠١٦
13 154
تێبینی
Analytical, academic, quarterly Magazine
٢ ٠٠٢ پژمە ٢ ١٣ ٠سەرەتای ٢٠٠٣ بزە ١٤ ٢٠٠٣ ٣ ٩ گەرمیان ٠ ١٥ ٢٠٠٣ ٧ پەیامی الوان (پەیامی گەنج) ٠ ١٦ ٢٠٠٣ ١٢ کەالر ١ ١٧ ٢٠٠٤ ١ ١٨ بەرەوشار ٠ ١٨ ٢٠٠٤ ٣ ١٩ھەنگاو ١-٠ ٢٠٠٤ ١بەھار ٢٠ھەشتاوھەشت ٢٠٠٤ ٤ ١ ئەفراندن ٠ ٢١ ٢٠٠٤ ٤ خەڵک ١ ٢٢ ٢٠٠٤ ٧ ١٥ کەنار ١ ٢٣ ٢٠٠٤ ١١ داینەمۆ ٠ ٢٤ ٢٠٠٤ ١٢ شکۆفە ١ ٢٥ ٢٠٠٤ زیپان ٠ ٢٦ ٢٠٠٥ ٢ شێروانە ٤ ٢٧ ٢٠٠٥ ٤ ١ پەیامی خوێندکار ١ ٢٨ ٢٠٠٥ ٤ ١٤ کۆست ١ ٢٩ ٢٠٠٥ ٦ ٢٥ ئایندەی گەرمیان ٠ ٣٠ ٢٠٠٥ ٨ ١٠ گەرمیانی وەرزشی ٠ ٣١ ٢٠٠٥ ١٢ ١ ١ خوێندنی نوێ ٣٢ ٢٠٠٥ ١٢ گۆڤاری گیرفان ٠ ٣٣ ٢٠٠٥ نەسیم ١ ٣٤ ٢٠٠٦ ٣ ٢ وەرزشکاران ٣٥ ٢٠٠٦ ٣ ٣١ مودەڕیس ١ ٣٦ ٢٠٠٦ ٤ ١ ئاتیە ٢ ٣٧ ٢٠٠٦ ٤ ٢٢ شێخ لەنگەر (سۆراخ) ١ ٣٨ ٢٠٠٦ ٥ ٥ گەرمیانی ئەمڕۆ ١ ٣٩ ٢٠٠٦ ٩ ٠ چرای باوەنوور (چرا) ٤٠ ٢٠٠٦ ١٠ کوردەمیر ١ ٤١ ٢٠٠٧ ٣ ٨ بارین ١ ٤٢ ٢٠٠٧ ٩ ١ رازی گەنج ٤٣ ٢٠٠٨ ٢ روانگە ٠ ٤٤ ٢٠٠٨ ٤ ١٩ کەالری ١ ٤٥ ٢٠٠٨ ٤ ٢٢ ٤٦ھاوبەش ١ ٢٠٠٨ ٤ ١ چاو ٤٧
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
155
بههاری ٢٠١٦
٢ ٠٠٨ ٧ ٢٠٠٨ ١٢ ٢٠٠٩ ٢ ٢٠٠٩ ٤ ٢٠٠٩ ٤ ٢٠٠٩ ٤ ٢٠٠٩ ٦ ٢٠٠٩ ١١ ٢٠٠٩ ١٢ ٢٠١٠ ١ ٢٠١٠ ١ ٢٠١٠ ٢ ٢٠١٠ ٤ ٢٠١٠ ٥ ٢٠١٠ ١١ ٢٠١١ ١ ٢٠١١ ٢ زستان ٢٠١١
١ راساڵ ٢ ٤٨ بانەڕۆژ ٤٢ ٤٩ ٧ ١ تەما ٥٠ ١٤ ناسنامە ١ ٥١ ١٤ تراژیدیا ١ ٥٢ کۆنفرانس گەرمیان ٢٢/١ ٥٣ گەرمیان پۆست ١ ٥٤ سروشت ١ ٥٥ ٥٦ھەفتانەی بەمۆ ١ ٥٧ھەتاو ١ رووناکی ١ ٥٨ داری خلە ١ ٥٩ ١٤ داکۆکی ١ ٦٠ مەودا ٤ ٦١ زانست ٠ ٦٢ ٦٣ھاتوچۆ ١ ٠ الو ٦٤ ٠ نانۆ ریکالم ٦٥ sabahalijafs@gmail.com نوسەر و رۆژنامەنوس لە گەرمیان
بههاری ٢٠١٦
13 156
Analytical, academic, quarterly Magazine
مۆڵ
و ه ک ق ی ب ل ه ی ن و ێ ی ب ه ر خ و ر ه ک ان پا ش خ و ێ ن ه و ه ی ک ۆ م ه ڵ ی ب ه ر خور نووسین ی : ژا ن ب و د ر ی ارد لێکدانە و ە و ڕا ن ا ن : ب هیان س هلمان
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
157
بههاری ٢٠١٦
Analytical, academic, quarterly Magazine
13 158
٢٠١٦ بههاری
پاش شهڕی جیهانی دووههم گشهکردنی ئابووری زۆر زیادیکرد ،ئهمهش خووی خهڵکهکهی گۆڕی ،لهوهدوا گەلەبهرخوری بهکۆمهڵ پهیدادهبێ .چۆن ئهم ه هات ه ئاراوه چۆن تاکو ئێستا بهردهوامه؟ بێگومان ناتوانین باسی ئهو گهش ه ئابووری ه بکهین بێ ئاماژهکرد ن ب ه زهمینهی پێش ئەو که شۆڕشی پێشهسازیی هێنایه ئاراوه .داهێنانی ئامێر و ماشێن ئهگهر نهڵێین کاری دهستی و دهسترهنگینیی سڕییهوه ئهوه ئێجگار کهمیکردهوه .گهشهی ئابووری بواری ئیشی زیاترکرد ،پارهی بهدوادا هات .لهالیهکی دی ب ه خودی بهرخوریی و کڕینی ئامێری ناوماڵ کارو ئهرکهکانی ژنان کهمبوونەوه و لهساییهی ئهم ە ههلومهرجی ژنان بهرهو باش ی چوو و سهربهستیی زیاتریان وهدهستهێنا .ههموو ئهمان ه بوون ه فاکتهرێکی سهرهکی بۆ خهرجکردن؛ لێرهوه گەلەبهرخور پهیدا بوون .پهیدابوونی تهلهڤیزیۆن لهگهڵ خۆیدا شۆڕشێکی کلتووریی هێنا ،ب ه ملیۆنەها کهس ل ه شاشهکانییهوه تهماشای ژیانی نوێ ی و کلتووری جیاوازی میللهتان دهکهن ،ئهمهش مەیل و خهون دروستدهکات .ب ه هاتن کۆمپیۆتهر و ئینتەرنێت و ئای فۆن و ئای پاد ئهم شۆڕش ه چهند رهههندێکی تری ک خست ه سهر ئهو تێڕوانین ه و وای کرد کە کلتووری نێونهتهوهیی تهنها ب ه چهند ههنگاوێ ت .بهرخوریی ،بهدهر ل ه تێرکردنی پێداویستیهکانمان ،ب ه تایبهتی بۆ لێمانهوه دوور بێ ئهوهش بهکهڵک دێت خۆمان لهوانی دی پێ جودابکهینهوه ،بهوهی ئهو شتان ه بکڕین ک ه تاکێتی››من››ی پێ دهسهلمێ. 1970 فهیلهسوف و سۆسیۆلۆگی فهرهنسی ژان بودریار ل ه کتێبی کۆمهڵی بهرخور ل ه ساڵی بهوردیی و قووڵیی باسی ئهم گهشهکردنهی کردووه .لێرهدا کۆمهڵێک لهو تێڕامانانهی بودریارد دهخهین ه بهرچاو ب ه ههندێ لێکدانهوهی تایبهتی و تێکهڵی دهکهین ب ه بۆچوونی کهسانی دی ک ه ل ه فیلمێکدا ب ه ناونیشانی پ هرستگاکانی بهرخور ل ه دهرهێنانی هێلێن کلۆداڤیسکی ،قسهیان کردووه. کۆمهڵی بهرخور هاتۆت ه ئاراوه تاکو تاکهکان ل ه ڕێی خهرجکردنهوه خۆیان لهوانی تر جیابکهنهوه ،تایبهتمهندی ئهم جیاکردنهوهیهش جێی ئهو جیاوازیی ه ڕاستهقینهییهی Analytical, academic, quarterly Magazine
13
159
بههاری ٢٠١٦
نێوان تاکهکا ن دهگرێتهوه ک ه ل ه سروشتیاندا جیاوازن .بودریارد ل ه سێ تهوهری سهرکییدا بۆچوونهکانی ڕووندهکاتهوه :یهکهمیان ،دهیخات ه پێش چاومان ک ه مرۆڤی ئهم سهردهم ه بهرامبهر ب ه ماده خۆی دهکێشێتهوه و تهنیاییه .ڕوونیدهکاتهوه ،چهنده نیشانەکان ههمهچهشنن ،تا ئهو ڕادهییهی بهشێکیان بهردهوام ل ه تارماییدا دهمێننهوه و دهرناکهون .کهچی زاڵبوونی ههستی ترس لهوهی چیتر نهتوانین خهرج بکهین ،وادەکات کە ئهو بهشی تارماییەی هێنده بههێزه داپۆشێو تهنها دهسهالتی ئهو بهش ه ڕووناک و جوانهمان دهخات ه ڕوو ک ه بهههرچ نهرخێک بێت دهبێ ههر خۆی نوێ بکاتهوه .لێرهوه کۆمهڵی بهرخور بهردهوام پێویستی ب ه بهرههمهێنانی کااڵی نوێیه تاکو دواتر لهناویبدات و ب ه هی نوێ جێیبگرێتهوه ،بهمهش بوونی سیستهمهکهی دەسەلمێنێ و مسۆگەری دەکات. ل ه تهوهری دووههمدا دهڵی ،بهرخوریی سهرچاوهی وابهستهییه .لێرهدا بودریارد لۆژیکی کۆمهاڵیهتی بۆ وابهستبوونمان ب ه خهرجکردنهوه نیشان دهدات .ل ه کۆمڵی دیموکراسیدا ئامانجی سهرهکیی بهرهو ئهوالی ه دهمانبات که ههموو مرۆڤ یهکسانن و دابینکردنی پێداویستیش لهو یهکسانیی ه بهدهر نییه. ل ه تهوهری سێههمیشدا ،بودریارد ئاماژه بهو هاندهران ه دهکات ک ه کاریگهرییان بهسهر بهرخورییهوه ههیه .لێرهدا نووسهر دهڵێ ،ژن بین یان پیاو ،پیربین یان گهنج، کهسمان ناتوانین ل ه بازنهی بهرخور دهربازبین ،چونکە میتۆدی جیاواز بهکاردههێنن و کارمانتێدەکات ،ب ه ئهختهبوتێک دهچێ پهلهکانی ب ه ههموو الیهکدا بهاوێژێ .سهرتاپای جهستهمان دهبێته ئهو پاژنهییهی ئهشیل (ئەخیلۆس) و خۆی لهو خاڵ ه الوازه تیاماندا جێگیر دهکات ک ه ئێمهش وهک ههمووان خهرجبکهین تاکو ‹›ببین›› ،بوونمان بسەلمێنین. ب ه کورتیی ،ههموو تهورهکانی بودریارد لهوهدا چڕدەبێتەوە ک ه ههرچی کاریگهریی سۆسیۆلۆژی و تاک ڕەوییە ل ه پێناو یهک ئامانج فشار دهخهن ه سهرمان ـ ههتا دهتوانین زیاتر خهرجبکهین ههر بهم هۆیهشهوه ههردوو ڕووی خۆکێشانهوهو وابهستهییشمان ب ه کااڵوه دهبهستین . لهم سهردهمهی ئێمهدا سهنتهری کۆمێرسیال ،centre commercialیاخود مۆڵ گهورهترین شوێنی بهرخوری بهکۆمهڵه .مۆڵ ئهو شوێن ه گهوره و داخراوهی ه ک ه خهڵک ل ه دهور خۆی خڕدەکاتەوە و دهسوڕێنێتهوه ،ئهو قیبل ه نوێیهی ه ک ه پێکهوه بۆی دهچن ،ئهو پهرستگا نوێیهی ه ک ه مرۆڤی ئهم سهردهم ه ب ه جانتا و جزدان و دروشکەی
بههاری ٢٠١٦
13 160
Analytical, academic, quarterly Magazine
کااڵکڕین زیارهتی دهکهن .ئهم بهههشت ه داخراوه ،ئهم بههاره ههمیشهیی ه ک ه کهشوبای بهردهوا م خۆشه ،دهچین و شت لەوێ دهکڕین ،پیاسهی ل ه نێودا دهکهین ،مندااڵنی پێ ئاشنا دهکهین ،چاوپێکەوتن و دیدارەکانمان لەوێیە و یهکتری تێدا دهبینین ،خۆشمانی تێدا وندهکهین .ئهم شانهی ههنگ ه ئهلتهرناتیڤی شاره (میکرۆکوزمی شارە) ،داخستن ه بهرامبهر ب ه کرانهوهی پانتایی بازاری پێشووی نێو شار .ئهمهش مهسهلهی پاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی خهڵک ئاسانتر دهکاتهوه .ل ه مۆڵهکانی ئهوروپا و ئهمریکا کۆنتڕۆڵکردنێکی تهواویی مۆڵهکان ههی ه ب ه شێویهکی نادیار ل ه پشت شاشهی تایبهتی و کامێراکان .ئێم ه دهچین ه مۆڵهکان بۆ شتکڕین ،وات ه ئهگهر کهسێک ڕهوتی ئهو شتکڕین ه تێکدات ل ه ئاست خۆی دهیوهستێنن. مۆ ڵ خهڵک ل ه خۆی کۆدهکاتهوه؛ ل ه ناوهوهش ،تهواو ل ه نێوهندیدا دووجار خهڵکی ل ه بازنهیهکدا خڕدەکاتەوە ،ب ه کۆ شمهک دهکڕن و بە کۆ پاره خهرجدهکهن. مۆڵ بهرههمی فیکری تهنیاکانیشه ک ه تهنها لهو بهکۆمهاڵیهتیبوونهدا دهتوانن ببن ه کهسێک ،ل ه نێو کۆی جهماوهردا ببن .ل ه سارو سڕیی تهنیاییدا باوهش بهگهرمای ئهو خهڵکهدا بکهن ک ه ههموو پێکهوه بۆ یهک ئامانج و ل ه یهک جێ ئامادهن .بهرامبهر ب ه یاری تۆپی پێ(فوتبۆڵ) ک ه ب ه بهرفراوانی جهماوهری ناسراوه تهنها مۆڵ تهنیایی تاکهکان دهکڕێتهوه .ئێم ه تهنانهت ب ه ئۆتومبیل هاتوچۆ دهکهین تاکو بهتهنیا بین .کڕینی ئۆتۆمبیل بهشێکی تهواوکهره ل ه پرۆسهی ب ه تهنیایی بوون و تهواوکهری خهرجکردنه، ی کڕینی پانتایی جێیهکە بۆ خۆ جوداکردنهوه ،ب ه ونبوون ل ه نێو کۆی ئهو ئۆتۆمبیالن ه تهنیاکانی تر لێیدهخوڕن .مۆڵ چارهسهری بۆ ئهوهشمان دۆزیوهتهوه ،پارکی ئۆتۆمبیل لە نزیک و بهژێر ههموو مۆڵێکهوه دروستکراوه ،ئێم ه تهنیاین و ل ه نێو خهڵکداین، ئامادهین و وونین ،ئامادهبوون ل ه یهک شوێن بۆ مهبهستێکه -پێکهوه خهرجکردن.کاتێ وونبوون ل ه پێناو داهێناندا بێت ئهم ه جودای ه لهگهڵ وونبوون بۆ ئهوهی خهرجبکهین. پانتایی مۆڵ ئهوهش ه ک ه ل ه یهککاتدا ڕاکهڕاکهت لهکۆڵ دهکاتهوه و خۆشت ل ه نێو کۆی ئهوانی تردا قبوڵدهکهی. ب ه پێی تیۆلۆژیناس و سۆسیۆلۆگ ژۆن پاڵ ( )Jon Pahlل ه فیلمی پهرستگاکانی بهرخوریی ،بیناسازیی مۆڵهکان درێژهپێدانی پهرستگایه .ل ه ههموو مۆڵێکدا ئاو و نافورهی لێیە ،وهک سیمبولی خاوێنبوونهوه ،بە وێناکردنی شت و ئاو ،ئێم ه بێ ئاو ناژین ،وات ه بێ شتکڕین ناژین ،ئهوێ جێیهک ه بۆ خهرجکردن ،بهو جۆره مۆڵ وهک ههرچ
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
161
بههاری ٢٠١٦
پهرستگایهک یاسای خۆی دهسهپێنێ .ههمان بیرۆک ه بۆ ڕووناکی وهک ووزهیهک ،ل ه ههموو الیهکی مۆڵهکانهوه تیشکی خۆڕ ب ه تیژیی دێت ه ناوهوه و ب ه گڵۆپی ههمهجۆر ڕووناککراون( .لە ئێستادا مۆسیقایەکی ئارامبەخشیش لە پیانۆی ئۆتۆماتیک لێدەدرێ). ههر وهک بهرزیی بنمیچهی کلێسهکان هی مۆڵهکانیش بهرزن؛ ل ه ناویاندا مرۆڤ خۆی ب ه بچووک دهبینێ ،وات ه ل ه ئاست گهورهیی مۆڵدا ئێم ه میناتۆرەکانیین ،بچووکین ،هەر چۆن بهرامبهر ب ه یهزدان ئێم ه بچووکین ،بهرامبهر ب ه مۆڵیش وههاین ،تهنها ب ه کڕین و خهرجکردن گهورهدهبین .ئهمهش وێنهیهک ه ل ه دهسهاڵتی گهوره بهرامبهر ب ه نهبوونی دهسهاڵت لهالی ئێمهی بچووک .دار و درەختەکانی نێو مۆڵهکانیش ههردهم گهشن، ماییهی بهختهوهریی و ئاسایشن و ئهو الیهن ه ناسکو هەستیارەمان دهپارێزن ،وێنهیان پێمان دهڵێ ک ه ل ه ناوهندی مۆڵدا ئێم ه دهتوانین گهشهکهیهن ،گهورهبین و نهمرییمان دهخهن ه بهرچاو .خهرجکردن تهنها پرۆسهیهکی فڕۆشتن نییه ،بهڵکو کارکاردنێکی ێ تۆکمهی ه لهسهر بزاوتنی ههستهکانی مرۆڤ تاکو بهرهوپیری مۆڵهکان بچێت و لهو گیرفانی بهتاڵکات و بهیانی بچێتهوه سهر کار و دیسان گیرفان پڕکات و ل ه کۆتایی رۆژ و ههفت ه و مانگ و ساڵهکهدا هەر بکڕێ و بکڕێ ،خهرجبکات ،خۆشڕابوێرێ ،گهشت بکات و حیسابی بانکی بێتهوه ژێر سفر . ژان بۆدریارد ل ه کتێبی کۆمهڵی بهرخور دهڵێ :لهگهڵ مۆڵدا نهک تهنها شار دهگۆڕێ بهڵکو تێڕوانینشمان بۆ جیهان دهگۆڕێ .ئهم پانتاییهی بهگشتیی بۆ خهرجکردن تهرخانکراوه، دهبێته پانتایی تهواوی بهسهربردنی ژیان .ئهم مۆالن ه بهرهو کوێ دهمانبهن؟ سااڵن ه ب ه ملیۆنەها کهس بۆی دهچن و پارهی تێدا خهرجدهکهن ،ئاماری ئهم جۆره مۆاڵن ه ئهگهر ب ه مۆزهخانهی لووڤهری پاریس و مۆمای نیۆیۆرک بهراوردی بکهین سهرسامدهبین لهوهی ژمارهی هاتوچۆکهرانی مۆڵهکان زۆر زۆر زیاترن ،ل ه ههندێ والتهدا سااڵنه دهگاته 250ملیۆن ک هس. دهکرێ بپرسین کۆمهڵی بهرخور ب ه خودی پرۆسهی بهرخوربوونی قهیرانێکه؟ ئهم پرسیاره ناکات ه ئهوهی خهرجکردن ب ه ئازادیی ل ه مرۆڤ قهدهغهکهی .ههموو دهزانین ک ه کۆمهڵی سهرمایهداریی کار لهسهر پێداویستی دهکات ،بهو واتای ه دروستیاندهکات، بهرههمیاندههێنێ تاکو خهرج بکرێ .ئهوهی خهرجی ناکات دهچێت ه پهراوێزهوه ،لێرهشهوه کۆمهڵی بهرخور بهرهو بیرۆکهی دروستکردنی سهنتهری کۆمێرسیال (مۆڵ) دهچێ .ههر بۆی ه وێنهی پێشووی کهس ه زاناکان و ناودارهکانی مێژوو دهگۆڕێ بۆ ئهستێرهکانی سینهما و وهرزش و شازادهکانی جیهان .وێنهی ئهمانه زاڵدهبێ ک ه ل ه ریکالمێکدا و
بههاری ٢٠١٦
13 162
Analytical, academic, quarterly Magazine
ل ه ژیانی رۆژانهیان ل ه گۆڤارهکان و سهر شاشهی تهلهڤیزیۆنهکان بهتەوژم نمایشی مارکهی شمهک و کااڵیهکی تایبهت دهکهن ،ئهوهی ئهوان نمایشی دهکهن ئێم ه پارهی بۆ خهرج دهکهین تاکو دهستمانکهوێ .خودی ئهم خهرجکردنه پاراستن ه ل ه پراوێزبوون و بهخشینی ههیبهتێک ه ب ه کهسهکه؛ بهو شێوهی ه ئامێری جلشۆڕدن و ههرچ ئامێرێکی تر دهوری ئیسراحهت بهخش دهبینێ و لهههمانکاتدا وێنهیهک ه ک ه خاوهنهکهی ل ه کهسێکی دی جودا دهکاتهوه ک ه نییهتی و ب ه خودی ئهم وێنهی ه ئهوی دی خۆی پاراستووه و ئهوی تریشیان که نێیهتی دهکهوێته پهراوێزهوه. جگهلهوهی وهها تێدهگهن ک ه خهرچکردن تێرکردنی پێداویستیهکی سهرهتاییه .بودریار وهک ئاگادارکردنهوهیهک دهڵێ ک ه ئهم ه پێداویستی ڕاستی و سروشتی نیی ه ک ه ل ه ناخی پێویستی تاکهکانهوه ههڵقواڵبێ ،چوونکێ ئهم ه پێداویستی سیستهمێکی بهرههمهێنان ه ک ه کۆمهڵێ واتای ل ه خۆ گرتووه و زمانێکی تایبهتی بۆ پهیوهندی ل ه نێوان تاکهکاندا پێكهێناوه ک ه کار ب ه کۆمهڵێ جفره دهکات .ئهو زمان ه هێزی ریکالم و پڕپاگهنده و میدیاکان ب ه ڕێوهی دهبهن و تاک لهو سیستهمهدا تەنها دهبێت ه وهرگرێک (متلقي) و دەبێتە نیشانەیەک .ل ه ئاکامیشدا تاکهکان وابهستهی بهرخوریی دهبن و سهربهخۆییان لهدهستدهدهن ،چونکو جۆری پێداویستیهکان سیستهمێک دایهێناون ک ە دهزانێ چۆ ن کڕیاری خۆی بۆ دروست بکات و دواجار ههر ئهوانیشن دهست بهسهر بازاردا دهگرن و تهنانهت کاریگهریی گهورهشیان ههی ه بهسهر زهوق و چێژی کۆمهڵدا؛ کهسهکان تا ڕادهیهک ملکهچی ئهو کهلوپهلهن ک ه ل ه بازاردا بۆیان نمایشکراوه .ئهمهش کۆنسێپتی ب ه خاوهنبوونی سڕییهوه ،لهبری ئهوه کۆنسێپتی چێژ و حهز و خهرجکردن جێیدهگهرێتهوه، ک ه تۆ خاوهنی شمهک بیت ئهم ه دهمانباتهوه بۆ تێگهیشتن ل ه ههڵگرتن و بهردهوامیی بهکارهێنانی کااڵکان ،ل ه کاتێکدا تێکڕای کۆمهڵگا پۆست مۆدیڕنهکان کار لهسهر تێرکردنی حهز دهکهن ،ئهم تێرکردنهش دوایی نییه ،ناشبێ دوایی ههبێ .بهو شێوهی ه ئێم ه ههڵبژاردنمان لهبهردهمدا نییه ،ئهوان حهزو ئارەزوومان لهال دروستدهکهن ،تێری دهکهن و دهیگۆڕن بۆ شتێکی دی ،پرۆسهی بهرخورییش ههر بهردهوام دهبێ. ی ل ه سهرهتاوه ڕیکخراوه ک ه ل ه خودی خۆیدا ببێت ه گوتارێکی سهربهخۆ. بهرخوری بهرخورەکان ل ه ههمانکاتدا بااڵدهستییان ههیه (چوونکە کڕیارهکان و خهرجکهرهکان ێ بااڵدهستییان لهسهر ڕووبەری کۆمهالیهتی نهبێ ،وات ه کاریگهرییان ل ه ئهوانن) ،ب ه مهرج بریاردان نهبێ ،ئهوان تهنها حهزێک بن و تێربکرێن ،بااڵدهستی راستی بۆ بهرههمهێنهرانه.
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
163
بههاری ٢٠١٦
دروستکردنی کۆمهڵی بهرخور ل ه ڕێگای ئهو گوتارهوه ئهنجام دهدرێ ک ه خهونو خهیاڵ بهخشه ،تاک چیدی ههوڵ نادات خۆی بسهلمێنێ ،بهڵکو تێدهکۆشێ ک ه ئهوانی دی رازی بکات .بهو شێوهیهش مێگهلێک ل ه تاکهکان دروستدهبێ ک ه هیچ دژایهتی ئهو سیستهم ه ناکات و رهخنهیهکی نیی ه ئاراستهی کۆمهڵی بکات .لهوانهی ه ب ه ملێۆنهها کهس ل ه ریکالمهکانی تهلهڤیزیۆن نارهحتبن ،کهچی ریکالمەکان ههر بهردهوامیشن ،چونک و خهمی سهرهکی کهسهکان خهرجکردنه؛ بهههرحاڵ کراوه ب ه خهمێک .خهرجکردن دهبێت ه ئهو دوا ئاین ه گهورهییهی ب ه ههموو زمانێک دادهبهزێت ه خوارهوه و قس ه دهکات ،ههموو کهسیش لێی تێدهگات و پهیڕهوی ڕێنماییهکانی و یاساکانی دهکات .دهبێت ه یارییهکی گهوره ههموو کهس پێیخۆشە تێدا بهشدار بێت ،السایی ئهویدی بکاتهوه و مهبهستێتی وهک ئهو ههمان کااڵی ههبێ .تهنانهت دهبێت ه یارییهکی ترسناک کە کلتوور و رۆشنبیری بهڕێوه دهبات ،ئەگەرچی زمانی نوێشی بۆ داهێنێ .رۆشنبیریی دهبێت ه کااڵ ،دهگۆڕێ بۆ رهنگدانهوهی ئهو کۆمهڵ ه بهرخوره؛ وهک نمایشی بهرگ دهبێت ه جۆره مۆدهیهک ههموو کهس پێی خۆش ه لهبهریدابێت .بهو پێیهش دهیسهلمینێ ک ه لهو کۆمهڵهدا خۆی گونجانووه .ههرچی بواری کۆمهاڵیهتی و سیاسی و رۆشنبیری ه دهگۆڕێ بۆ ژیانی تایبهتی ل ه کار و خێزان و گهشتکردن و پشوودان و خۆشگوزاریی ک ه بهخهتهوهرییان بۆ مسۆگهر دهکات .ههرچی نائارامی و ههژاریی ژیانی خهڵکی تره ک ه ل ه میدیاکاندا دهیبینن (وهک برسێتی ل ه ئهفڕیقا ،بومهلهرزه ل ه هاییتی ،)...ب ه سهرقاڵبوونی ئهمان ب ه خهرچکردنهوه چارهسهر کراوه و ئاشتییهکی ناوخۆیی دهستکردهیان پێ دهبهخشێ که ههمووان بڵێن: ئۆخەیش ئێمه دوورین لهو کێش ه و قهیران و ههژاریی و نائارامییه. کۆمهڵی بهرخور بهرپرسیارێتی خۆی دهگرێت ه ئهستۆ بهوهی ژیانێک بۆ کۆمهڵ مسۆگهر ی قاڵبی بهرخوریی بۆیان ئامادهکراوه، دهکات؛ ئهم ه تێپێک ه ل ه ژیان ،وات ه ژیانێک ب ه پێ پێوانهی تایبهتی خۆی ههی ه و کهس ناتوانێ ل ه یاساکانی الدات و کهسیس نایهوێ لێی الدات. مێژووی شت چۆن دهستی پێکردووه؟ یاخود کڕینی ههندێ کهلوپهل ک ه پاش بهکارهێنان دواتر فڕێی دهدهین چۆن بهرههمهاتووه؟ ئانی لیۆنارد ( ،)Annie Lionardل ه فیلمێکی کورتدا باسی مێژووی ‹›شت›› دهکات و دهڵی :شتهکان ل ه سیستهمێکدا جێگیربوونه ب ه نێوهندی دهرهێنان ب ه تێپهڕبوون ب ه بهرههمهێنانیان و دابهشکردنیان و خهرجکردنیان و تێکشکانیان .ئهمهش پێی دهوترێ ئابووری ماده .ل ه ڕاستیدا وهها ئهم پرۆسهی ه دهبینین وهک بڵێی ساده بێت و ب ه
بههاری ٢٠١٦
13 164
Analytical, academic, quarterly Magazine
چاکیی کاربکات ،تهواو بێ کێشهیه؛ وهلێ وهها نییه ،ئهم پرۆسهی ه ئاسان نییه .ل ه ڤ کار دهکهن ،ههندێکی ئهو مرۆڤانهش ئهرکیان لهوانی دی نیوان ههر قۆناغێکیدا مرۆ زۆرتره ،کاری زۆرتر دهکهن؛ جگ ه لهوهی ههر یهک لهو قۆناغان ه سنووری خۆی ههی ه ک ه لێی دهوستێ .قۆناغی دهرهێنان ،واته (سوود وهرگرتن ل ه سهرچاوهی سروشتی)، ئهمهش بهو واتای ه دێت ک ه ژینگ ه وێران بکرێ تاکو مۆڵی لهسهر دروستبکرێ .چوونکو لهم جۆره پرۆژانهدا ههموو قۆناغی کارێک پێویست ه و دهشکرێ .ههرچی سهرچاوهی ئاوه بهکاردههێندرێ ،چیاکان دهتهقێندرێنهوه تاکو سوود ل ه کانزایان وهرگیرێ و ڕێی هاتو چۆ خۆشبکهن ،ئاژهڵ ب ه ههموو جۆڕێک کهمدهبێتهوه و لهناودهچن (پێستەیان، فهرهوکانیان ،عاج ،ددان ،ئیسک بهکاردههێندرێ ،)...داری دارستانهکان دهبڕێن...هتد. ئهوه جارێ ههر لێرهدا بهشێکی گهوهرهی ژینگ ه وێرانکرا و بۆ داهاتوو نوقسانی بێ ش ل ه شوێنێک پاڵ ب ه خهڵکهکهوه دهنا بهرهو وێن ه دروستدهبێ .ئاکامی ئهم نوقسانییە شوێنی تر بڕۆن و سوود ل ه خاكی ئهوانی تر ببینن ،ئهم خاڵهش داگیرکردنی خاکی دی پێشنیار دهکات .ک ه ئهم قۆناغهش ئهنجامدرا ،ئینجا بهرهو بهرههمهێنان دهچن. لێرهشدا ،بۆ ئهم قۆناغهش پێویست به سووتەمەنی و ووزهییه ،کێشهش لهوهدایه بۆ ئهم مهبهسته ووزهی سروشتی تێکهڵ بهو بهرههم ه کیماوییان ه دهکڕێ ک ه ژهراوین بۆ ئهوهی زۆرترین ووزه و بۆ درێژترین ماوه دهستکهوێ .ل ه دهرئهنجامدا ،بهرههمێکی زۆری ئهو کهلوپهالن ه پهیدا دهبن ک ه مادهکانی ل ه پێکهاتهیهکی خراپ دروستکراون و زیان ب ه تهندروستی دهگهیەنن .بهو جۆره بهرههمی خراپ دهچێت ه ناو بهرههمهێنان و لهوسهریشهوه بهرههمی خراپیش دهردهچێ. ێ تاکو ئامانجی سهرهکیش لهم ههموو کاره خۆشگوزهرانیه ،ب ه دوی خۆشییدا بگهڕ زۆرتر خهرج بکهی .ههموو بیرکردنهوهیەکی لهو جۆرهش ل ه خزمهتی زیادکردنی مانهوهی خهڵک ه لهو مۆاڵنه .ههتا ماوهیهکی زۆرتر بمێننهوه زیاتر خهرج دهکهن ،ئهمهش ئامانجی بهرههمهێنهران و بازرگانهکان دهپێکێ .مۆڵ ئهو شوێن ه داگیرکهرهی ه ک ه ل ه قازانجی جوانییهکی دهستکرد سروشت دهسڕێتهوه .ل ه مۆڵێکی تایبهتی ل ه ئاریزۆنا ل ه ئهمریکا بهشێکی زۆری جۆری ئهو ئاژهڵ و باڵنده مردوـ زیندوان ه تێیدا دروستکراوه ک ه وێنەیەکی سارده ل ه تابلۆی سروشتی مردوی هونهرمهندێک ،ب ه تهنیشتیانیشهوه چهک فڕۆشێک ترسناکترین چهکی کاریگهر بۆ کوشتنیان دهفڕۆشێ .ئهم جۆره هاودژیی ه وێنهیهک ه ل ه فرۆشتنی خهونێکی ترسناک. پێداویستی ل ه کۆمهڵی بهرخور بهدهر ل ه خواردن و پێداویستی سهرهکیی وهها کاری تێداکراوه ک ه بهردهوام ب ه پێی زهوق و چێژ و ئارهزوو و خۆتازهکردنهوه ب ه دوی
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
165
بههاری ٢٠١٦
پێداویستی نوێدا بگهڕێی .ئهو حهزو ئارهزووهش تهنها ل ه وێنهیهکی هزردا ههیه ک ه ی خهیاڵه .ئهو جۆره پێداویستیهش بههایهکی ئاڵوگۆڕکهر و سیمبولیی ههی ه نهک بهرههم ی کۆمهڵی بههایهکی بهکارهێنان .دروستکردنی پێداویستی نوێش مهرجی بهردهوامبوون سهرمایهداریی ه ک ه بهردهوام ب ه دوی بازاری نوێدا دهگهڕێ بۆ خهرجکردنی شمهک و کااڵکانیان ل ه ههموو بوارێکدا ،ب ه گهشتکردن و رابواردنیشهوه .ههر بۆی ه کردنهوهی مۆڵ ل ه ههرچ کوێیهکی جیهاندا بێت ب ه قازانجی ئهمان دهگهڕێتهوه ،چوونکو دهبنهوه بازارێک بۆ خرجکردن .لهم روانگهیهوه مرۆڤی بهرخور مرۆڤێکی چاالک ه و لهگهڵ سیستهمی ی بێئاگای ه لهو بهشووناسکردنه. ئاماژهکانی بهرخوریی بهشووناس دهکرێ و خۆش بانکهکانیش هاوکاریی ئهو سیستهم ه دهکهن ،تاکو قهرزبدهن بهوانهی پێویستیان ب ه خهرجکردنی زیاتره .بودریارد دیسان مرۆڤی بهرخورده وهک ماشێنێکی بهرخور و تێربوون دادهنێت ک ه دهبێ شاد و بهختهوهر بێت و بهو دۆخه رازی بێت ،ئهوهی رازی نابێ ،ب ه الدهر دادەنرێ ل ه سیستهمهکه .ب ه پێچهوانهی وتهی ههندێ سۆسیۆلۆگهکانیش، پۆست مۆدێڕنیزم دانهتاشراوه ل ه ئایدۆلۆژی ،ئهم تهنها ئایدۆلۆژی سیاسی وهرگێراوهت ه سهر دۆخێکی تر ،ههموو کۆمهڵێک بنچینهیهکی باوهڕ و میتی ( )mytheخۆی ههی ه، بهم واتهیهش ئایدیۆلۆژی خۆی ههیه. بۆدریارد ئاماژه بهوهش دهکات ک ه بهرخوریی ههڵگری گوتارێکی ئازادیی ه ل ه ڕێگای ئاماژه و ڕۆڵ ئهنجامدهدرێ .گوتارێکه ژن ئاراستهی ژنی دهکات ،گهنج ئاراستهی گهنجی دهکات .ههر ئهم ئازادیی ه فهرمی و نارسیسیهشه( )narcissiqueک ه ڕێ ل ه ئازادیی راستی دهگرێ .کاتێ گهنج و شۆڕش یهکسان دهکهین بهیهک ،دوو چۆلهک ه ب ه بهردێک دهکوژین :گهنج دهبێت ه سیمبولی یاخیبوون بۆ ههموو گهنجانی دی ل ه کۆمهڵ، بهو شێوهی ه یهکهم ل ه ڕێگای تیپێکی (فهرمی) دهستنیشانکراو ل ه کۆمهڵ ک ه تیپی ‹›گهنجه›› ئامانجهک ه دهپێکێ .ئهوی تریشیان رۆڵی گهنج ه ک ه ب ه وێنهی یاخیبوون و ڕاپەڕین و شۆڕشهوه گرێی دهدرێ .ئهم ئازادیی ه بۆ ژن ئاڵۆزتره ،ژن ل ه ڕێگای ئازادیی سێکسواڵهتییهوه دهبێت ه بهرخوری لهشی خۆی .ئازادیی سێکسواڵهتیش ل ه ڕێگای ژنهوه بهرخور دهکرێ .لێرهشهوه کۆمهڵی بهرخور ئێش لهسهر ههموو ئهو جفرانه دهکات ،ب ه وردیی حیسابیان بۆ دهکات ،توێژینهوه و لێکۆڵێنهوهی بازار و بهرههمهێنان و حهز و چیژی کڕیار لێکدهداتهوه و جفرهی تایبهتیان بۆ دادهنا ،کلیلی ئهو جفرانهش ل ه گیرفانی ئهو سیستهمه ئابووریهییه.
بههاری ٢٠١٦
13 166
Analytical, academic, quarterly Magazine
دونیای ئهمڕۆ ب ه تایبهتی ل ه رۆژئاوا بهرهو دروستکردنی سهنتهری کۆمێرسیال (مۆڵ) دهچێ .تهنانهت نزیک گونده دوورهکانیش مۆڵی لێی ه تاکو شار و گوند دابرانی تێدا نهبێ و ل ه ههموو الیهکهوه پارهی تێدا خهرجکهن .ئهم دهرده نوێی ه واڵتانی رۆژههاڵتیشی گرتۆتهوه و کوردستانیش بهدهر نییه لهوه .لهگهڵ جیاوازیی ئهوهی کورد تایبهتمهنی خۆی لهکیسدهدات ب ه نهمانی قهیسهری و بازاری نهریتی و خواردەمەنی خۆماڵێی و شمەک و کااڵی خۆماڵیی ،چوونکو وهک کۆمهڵێک ئێم ه بهرههمان نییه ،یان نەماوە، ئێمە بێ کەسین ،ئێم ه بازارێکی بهتاڵین ب ه بهرههمی واڵتانی دی مۆڵه دەستکردەکان پر دهکهینهوه .خواردنی پالستیکی و دەیان جار ‹›ڕیسایکلکراو›› و گۆڕانی ‹›ژینەتیکی›› کراو لە بری خواردنی خۆماڵیی تەندروست دەخۆین ،پرۆژهی مۆڵ پالنێکی ستراتیژیه، ڕووه ناشرینهکانی شهڕی پێ دادهپۆشن ،دونیای ئهمڕۆ چیدی بێ مۆڵ وێنا ناکرێ. پهلی ئهو ئهختهبوت ه ئهمڕۆ بێت یان سبهی ههر دهگات ه ئهو شوێنانهی خۆیان ب ه عاسی دهزانن. دواجار بێزاربوونی مرۆڤ پاڵی پێوه دهنا ب ه دوی وێنهی نوێ و شوێنی تردا بگهڕێ. ههندێ کهسیش حهنینیان بۆ ئهو وێن ه کۆنهی پێشوو لەسەر شوێن هەیانبوو ،تووشی قێزوەنی و نامۆییان دهکات ،ئهوهی ل ه کاتی منداڵی ئهودا جێی خۆشگوزهرانی بوو و جوانی بوو ،ل ه سهردهمی گهورهبوونیدا وێرانهیه .مۆڵ خۆنوێکردنهوهی پێویسته، ڕۆژێکیش دێ کە مۆڵی کۆنیش بۆ نوێ چۆڵدهکرێ ،کهسی تێدا نامێنێ و کارمهندهکانی پێشویشی له ئێستای ئەو ساتەدا دهچهن ه پاڵ بێکارهکانی تر دونیا.
سەرچاوەکان: .1970 ,Jean Baudrillard, La Socit de consommation, d gallimard, Paris Les Temples de la consommation, film d’Helene Klodawsky, crite et commente par Ariel.2008 ,Wiezman, Canada Histoire des choses, Annie Lionard. http://www.terre.tv/fr-
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
167
بههاری ٢٠١٦
Analytical, academic, quarterly Magazine
13 168
٢٠١٦ بههاری
دەلـــــوێ بگوتـرێ شیعری مێینە و شیعری نێرینە؟!! موحسین ئاواره
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
169
بههاری ٢٠١٦
Analytical, academic, quarterly Magazine
13 170
٢٠١٦ بههاری
دەستپێک ئەم بابەتە لێدوان و لێکۆڵینەوە و بە دوا چوونی زۆر ھەڵدەگرێ ،ھەر چەندە گفتوکۆی زۆری لە سەر کراوە و نووسینی ھەمە جۆریش لەم بارەیەوە باڵو کراوەتەوە ،من پێم وایە بۆ ئەم مەسەلەیە دوو بەرە و دوو نێوەندیشی لێ دەکەوێتەوە ،جا لە نێوەندی (دەلوێ و نالوێ)دا ھەن دەڵێن وەاڵمی ئەم پرسیارە ئاسان نییە ،ئەگەر چی ئاماژەی وا ھەیە بسەلمێنێ کە بڵێین بەلێ دەلوێ و ھەیە ،ھەن دەڵێن نەخێر ئەم جۆرە لێکرازانە نییە، یەکێک لەوانە من بەش بە حاڵی خۆم ڕام وایە (نەگونجاوە و ناسازێ بگوترێ شیعری مێینە و شیعری نێرینە) ،چونکە راستکردنەوەی ئەم دیوارە لە نێوەندی ئەو دوو رەگەزە کە شیعرێک ھەبێ تایبەت بە ئافرەت و ئافرەتیش ئیلتزامی پێوە بکات و پەیوەست بێ بەو پرانسیپەوە ،ئەمەیان کاری ناڕەوایە ،بە ھەمان پێوەر بۆ پیاوانیش ،بەاڵم حاڵەتە تایبەتمەندیەکان لە الیەنی سایکۆلۆژی وبایالۆژی ژن و کۆژانەکانی و ئەو کۆت و پێوەندە کۆمەالیەتیە و داب و نەریتانەی بە سەر ئافرەتاندا سەپێندراوە بە شیوە گشتییەکە لە زۆر الیەنەکانی ژیاندا کە وەک پیاو ئازادیان بۆ دەستەبەر نەبووە بە تایبەتیش لە کۆمەڵگە داخراوەکاندا ،ھەر چەندە لە ریزبەندی قۆناخەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بە پێی سەردەمەکان و شوێنگەکان و بار ودۆخەکانی کۆمەاڵیەتی لێرە و لەوی گۆڕانی بە سەردا ھاتووە ،بەاڵم ھەمیشە لە روانگەی پیاوساالرییەوە سەیری ژن کراوە لە نێو بازنەیەکی تەسکی پەیوەست بە کاریگەری داب و نەریت و ئاین و ئەو پاشخانە مێژووییە دێرینەی بە دەر لە مافە مرۆڤایتییەکان وەک ئەوەی ئافرەت لە نێوەندی بەرداشی غەریزەکانی ژیان و مەرگدا خوڵ بخوات ،ئافرەت وەک جەستە و کۆیلە و سەبایە و خزمەتگوزار و بەرھەم ھێنەری وەچە و منداڵ بەخیوکەر مامەلەی لە گەڵ کراوە بە تایبەتی لە دورگەی عەرەبی و لە واڵتانی رۆژ ھەاڵت بە گشتی ،بۆیە تەماشا دەکەین لە ناواخنی شیعرەکاندا، کــــــێ قسە دەکات ،شاعیر خودی خۆیەتی ئەویش ژنە ،واتە رەنگدانەوەیەک ھەیە Analytical, academic, quarterly Magazine
13
171
بههاری ٢٠١٦
بە جۆرێک ئەگەر ناوی شاعیریشی بە سەرەوە نەبێ ،ئەوە ئاشکرایە کە ئەم ھۆنراوەیە ژنێک نووسیویەتی ،خۆ ئەگەر شاعیرانی رەگەزی ژن بە جورئەت و رادیکالیانە بە دەر لە شەرم و ترس و بڤە و عەیبە و بە لە خۆ بـردوویی ناخی خۆیان دەربڕن ،ناوەڕۆکی شیعرەکانیان پڕن لە غەریزەی ناوپۆشراو ،ئیرۆسیەت ،سێکس ،دڕدۆنگی ،خەون و خەیاڵ ،وزەی گەرم و حەزی خەفەکراو و باکگڕاوندە کلومدراوەکان بە شێوەیەک لە نێو سووچ و گۆشە و کەلەبەرە نهێنییەکاندا وەک مێروولە مەسەلەکانیان بە الپەڕەکان ھەڵدەگەڕێن و پەردەکان وەالوە دەنێن بەرە و جەوھەر و واقیع ھەڵدەکشێن ھەر وەک (مارتن ھایدگەر) دەڵێت (لە کوێدا ئاشکرا بوون ھەبێ ،شاردنەوەش ھەیە) خۆ پێچەوانەکەیشی ھەر وا دەکەوێتەوە (لە کوێدا شاردنەوە ھەبێ ئاشکرا بوونیشی دەبێ) واتە ئاساییە لە شیعری ژناندا مۆرکی مێبوونی پێوە دیار بێ ،بەاڵم ئەوە ناگەێنێ کە دوو ئەدەبی جیاواز ھەبێ ،ئەگەر چی نکووڵی لە بوونی دوو رەگەز ناکرێ کە ھەیە، وەک نموونەیەک ئەگەر لە نێوەندی دوو گروپی دانشتوان گوێ رادێرین کە گروپێکیان لە رەگەزی پیاو و ئەوەی تریان ژن ،دەبینین ژنەکان زیاتر باس لە شتی ژنانە دەکەن وەک (جل و بەرگ و خشل و جورەکانی خواردن و شێوەی دروست کردن و زگ و زا و منداڵ و کەرەستەکانی جوانکاری و ژیان و خاوخێزان و ماڵ و ٠٠٠ھتد) ،کەچی پیاوەکانیش زیاتر باس لە کاری رۆژانە و بژێوی و سیاسەت و باری ئابووری و بازرگانی و سەفەر و رووداو و کوشتن و کوشتاری لە ناوەوە و دەرەوەی گشت جیهاندا و زۆر شتی تری پەیوەست بە پیاوان ٠٠ھتد) ئەگەر سەرتاشخانە بۆ پیاوان ھەبێ (ئارایشگا) بۆ ژنان ھەیە ،بایەخ بە جوانکردنی ژنان دەدرێ بۆ بکێشکردنی سەرنجی رەگەزی ئەوەی دی، ژن ژنایەتی خۆی دەکا و ئەگەر پێی بگووترێ تۆ پیاوانەی توڕە دەبێ و پێی ناخۆشە، دەبێ پێی بڵێی ژنانەی ،ھەر وەک ئەوەی بە پیاوێک بڵێیت تۆ ژنانەی نەک ھەڵدەچێت و توڕە دەبێت بگرە دوور نییە دەستیش بوەشێنێ ،کەواتە پێویستە دان بەم واقیعەوە بنێین کە ئەمە یاسای خۆڕسکی سروشتە ،نێر ومێ ھەیە و جیاوازیش لە نێوانیاندا لە ھەندێ رووەوە ھەیە ،ئەگەر چی ھەر دوو ال مرۆڤن کە ئەمەیان بنەچە و ڕەگە سەرەکییەکەیە ،تەواوکەری یەکترن و کەسیان بە بێ ئەوەی تر ھەڵناکا ،واتە لە یەک سەرچاوەدا یەک شتن ئەویش ئەوەیە مرۆڤن ،بەیەکەوەش نەبن تەرازووی ژیان ال سەنگ دەبێ ٠٠ئهوهتا (شبنگلز) دەڵێت (پیاو فرۆکەیە و ئافرەت پەروانەکەیەتی) بەاڵم لە دەربڕیندا شاعیرانی رەگەزی مێینە گەلێ جاران ئەو دەستەواژە و کەرەستە و وشە و ڕستانەی بە کاری دەھێنن بابەتی ژنانەن کە لە ناخەوە ھەڵیانگرتوون و دایدەڕێژن چ وەک کەرەستەکانی جوانکاری یان ھەڵچوونێکی یاخیبووانەی دەروونی تایبەت بە خویان
بههاری ٢٠١٦
13 172
Analytical, academic, quarterly Magazine
سەبارەت بە نەبوونی ئازادی و سەربەستی و چەوسانەوەیان بە دەست پیاوساالری و داب و نەریتی دواکەوتوانە و خێلەکیانە بە بوونی گازندە و داواکاری و جۆرێک لە ھەڵگەڕنەوەیان بەرامبەر بەو ستەم و ستەمکاریەی ئازاریان دەدات لە پاڵ خەونە خۆش وخوڵیا و خەیاڵ و ئەوین و سۆزە ھەڵچووەکانیان بە تەقاندنەوەی ئەو راز و نهێنیانەی پەردە پۆشیان کردوون ئەویش لە روانگەی رێبازی ئەدەبی فێمێنیست و جێندەری یان سروشتی ٠٠بۆ ئەوەی وێنەی ژنان لە ئەدەبیاتی پیاواندا کە جار جار جیاوازیەکەی لێ بەدی دەکەین و خاڵ بە خاڵ وەک نمونە بیخەمە بەر چاو چونکە بابەتێکی سنووردار نییە و زۆر ھەڵدەگرێت بە باشم زانی ئەو بابەتە بە ھەندی ھەڵـگرم و پیاچوونەوەیەکی تێر و تەسەلی بۆ بکەم ٠ ژن و ھۆنراوە و تایبەتمەندیــەکانـی ئەگەر چی نێرینە و مێینە ،ھەناسەدانیان لە نێوەندی زەوی و ئاسماندا یەک ھەوا ھەڵدەمژن ،مەرگیش یەک مەرگە لە ناوەوە و دەرەوەی ژیاندا ،بەاڵم ھەست و سۆز و سروشت و حەز و ئارەزووەکانیان لە الیەنی بایالۆژی و فیسۆلۆژی و سایکۆلۆژییەوە جیاوازێکی لێ بەدی دەکرێت ،لە پاڵ بوونی رێسای کۆمەڵ و داب و نەریت و باری کۆمەاڵیەتی و کەلتووری کە کاریگەریان بەجێهێشتووە بە سەر دەروونی ژن ،ھەر چەندە لێرە و لەوێ مەسەلەکان وەکو یەک نین واتە بە پێی گۆڕانکاریەکان پێمان دەڵێن تا چەند ژنەکان ئازادن یان چەوساوەن ئەمەیان شێوە گشتیەکە وەردەگرێ، ھەروەھا تا چەندیش دیاردەکان لە ھۆنراوەکانیان رەنگی داوەتەوە بە شێوەیەک ئەگەر ھۆنراوەیەکمان خوێندوەوە ناوی شاعیریش بە سەریەوە نەبێت بزانین ئەم ھۆنراوەیە ئافرەتێک نووسیوویەتی چونکە ئەو دەستەواژە و کەرەستانەی پەیوەستن بە ژیان و کۆژان جۆری تیڕوانین و ژینگە و رۆژگار و رۆژانەیان لە دێڕە شیعرەکانیاندا دەردەکەون ، ئەگەر بە مێژووی دێرینی شاعیرانی جیھانی ژنەکاندا بچینەوە و ئاوڕێک لە رابردوو بدەینەوە ،بە بۆ چوونی مێژوونووسانی ئەدەب دەردەکەوێ چەندین سەدە بەر لە زایین شاعیرانی ژن ھەبووە کە سەرەتاکەی لە ناوی (ئینهێ دۆنا) کە ئەو خاتوونە خودای کۆنترین شیعری جیھان بووە ،خۆی کاهینێک بووە لە شاری ئوور دەژیا ،دواتر (ســاڤـۆ) کە لە شاعیرانی یونانی لە چاخی حەوتەمی بەر لە زایین بە شاعیری ئەوین و سێکسی لە قەڵەم دەدرا ٠٠یان (بیلیتیس) و (نانا ئاخماتووا) و (مارینا تێسوێ تایوا) و (ئیمیلی دیکنسۆن) و (مارگوت بیکێل) و (ئیدیت سودر گران) و (ویسواوا شــیمبۆرێسکا)و (مەستورەی ئەردەاڵنی)و ٠٠٠دەیانی تر بەاڵم ژمارەیان و دەنگیان بە
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
173
بههاری ٢٠١٦
شێوە گشتیەکە کەمتر لە ئاست شاعیرانی پیاو دەرکەوتوون بە تایبەتی لە رۆژھەالت و واڵتە دواکەوتووەکان ،دەکرێ ئەوەش بڵێین ئەو ھۆنراوانەی لە الیەن ژنانەوە بەرھەم ھاتوون تا رادەیەک کە جێی گوتن بێت زیاتر السایی پیاوانیان کردۆتەوە ،ھەر وەک شاعیر و نووسەر (حەمە سەعید حەسەن)ەڵێت: (کاتێک ژن لە دەرگەی ماڵی زمانی دا ،لە مێژ بوو پیاو خاوەنی ماڵی زمان بوو ،لە مێژ بوو زمان ژنی دەچەوساندەوە ،کەلتووە جیاوازەکان ھەموویان ژنیان سەرکوت دەکرد ،لەو پەڕی دلۆڤانیاندا ،ژنیان پەراوێز دەخست ،ئاخر لە کن ھەموو کەلتوورەکان، پیاو ئاوەز و ژن جەستە بوو ،ئاخر ھەر لە سوکرات و پالتۆن و داروین وشۆبنهاوەر و نیتشەوە ،تا عەققاد ،ژنانیان پێ نوقسان بوو ،بۆدلێر دەیگوت: ئەی مێ ،ئەی شاژنی واڵتی گوناە ئەی شکۆمەندیی نــــــزم ئەی شـــەرمی بـااڵ ٠ مەی زەیادە دەبێژێت( :ئەی پیاو ! ئا من بە دەست تۆوە زەلیل بم ،تۆش زەلیل دەبیت،تا من ئازاد نەبم ،تۆش ئازاد نابی) *()١ *بەڵێ ھەر ئەم فاکتەرە الوازانەیە ھۆکارن کە پیاو بەرامبەر بە ژن ھەیبووە یان ھەیەتی، بە ھەمان شێوە بیر و بۆچوونی ژنیش بەرامبەر بە پیاوان وا ھەست پێکراو بووە، بۆیە تایبەتمەندێک و جیاوازیەک لە بەشێکی ھۆنراوەکانی ژنان بە شێوازێکی تایبەت پەیوەست بە ژنانەوە بەدی دەکرێت ،کە دەڵێم بەشێک چونکە ژنە شاعیرەکان ،ھەست و دەربڕینەکانیان لە واڵتێکەوە بۆ واڵتێکی تر جیاوازی لێ بەدی دەکرێت بە تایبەتی لە رۆژھەاڵت لە گەڵ رۆژئاوادا سەبارەت بە الیەنی ئازادی دەربڕین و گەلێ بواری دی، بۆ نموونە لەو شیعرانەی باس لە جەستە و ئیرۆتیک و پۆرنۆگرافیک دەکرێت ،کاتێ ژنێکی شاعیر جورئەتی ئەوە بکات ھەستی خۆی لەم رووەوە دەربڕێت بە تایبەتی لە نێو کۆمەڵـگەیەکی داخراودا ئەوە بە پاڵەوان لە قەڵەم دەدرێت ،بەاڵم باجەکەیشی دەدات، کەچی شاعیرێ لە رەگەزی پیاو ئاساییە بۆ ھەمان مەسەلە ناخی خۆی دەربڕێ و هیچ سانسۆڕ و باس خواسێک بە سەرەوەی نییە ٠٠ئەوەتا یەکێک لە شاعیرە ژنەکان کە ناودارە (ساڤۆ) لە سەردەمی چاخی حەوتەمی بەر لە زایین لە سەردەمی کەونارادا کە مەزنترین شاعیر بووە ،تایبەترین ھەستەکانی لە شیعری ئەویندارانەی ژنانەی لە شیعردا دەردەبڕی لە پەنای ھەستی تاکە کەسی خۆیەوە ،کەچی پیاوێکی ئاینی ناوداری ئاشووری بە ناوی (تا تیانووس)( ،ســــاڤـۆی) تاوانبار کرد وەک سۆزانییەک و شێتی ئەوین و ئەو کەسەی بە خراپەی خۆیدا ھەڵدەڵێ ئاوا ناوی دەبات ،ھەروەھا تاقمێک
بههاری ٢٠١٦
13 174
Analytical, academic, quarterly Magazine
لە نووسەران وا باسیان کردووە کە ھۆگری ھاوجنسخوازییە واتە ھاوجنسی ژن لە گەڵ ژندا ( ٠٠٠تا تیانووس) نووسیوویەتی کە لە ساڵی ()٣٨ی زایینیدا ،ئۆســقۆفی شاری کۆنستانتینۆپۆل (قوستەنتەنییە) ســێنت گرێگۆریۆس ،فەرمانی دەرکرد ھەموو پەرتووکەکانی شیعری ســاڤۆ بسوتێنن ،ئەو کارەشیان کرد و گـڕیان لە خەرمانی بەرھەمەکانی ئەو یەکەم ژنە شاعیرەی جیھانی کەونارا بەردا ،ھەر وەھا لە ساڵی ()٧٢٠ ی زایینی ،جارێکی تر پاشماوەی پەرتووکەکانی ســاڤۆ لە سەر فەرمانی (پاپ گری گۆریووس)ی حەوتەم لە رۆم و قوستەنتەنییە گڕی تێبەر درا ،دیارە شیعری ساڤۆ ئەو کاتەش ھەر لە بەر دەستاندا بووە ٠٠٠کەچی بە شایەدی نووسراوەکانی و بە گوتەی (ســیموونە فریلینگ) ســـاڤۆ ئەو جۆرە نەبووە ،ھەر وەھا کە فێمێنستەکانی ئەمڕۆ باسی دەکەن ئەو شاعیرە شیعرەکانی خۆی بۆ ستایش و رێزلێنان لە پلە و پایەی ژنان تەرخان کرد بوو ٠ بەڵێ ئەمڕۆش وەک ( )٢٥٠٠ساڵ لەمەو بەر ،بیر و شیعری ھەر نوێیە ،ئەگەر ھاوجنسخواز بوو بێ یان راهیبە ٠ ئەگەر چەند نموونەیەکی زیندوو لە شیعرەکانی (ســاڤۆ)دا بخینە بەر دیدی خوێنەران ھەست دەکەین کە زۆربەی شیعرەکانی ئەو ژنە باس لە ئەوینێکی توند و بەھێز و حەز وئارەزووەکان دەکات ،کە ھەندێ جاریش الر دەبێتەوە بۆ الیەنی ئیرۆتیکی و جنس و توانەوە لە نێو خۆشەویستێکی راستەقینە ٠٠٠ چەنــد کۆپلەیـەک لە شیعرەکانی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ خۆشــم دەوێ ھەر شــتێک منی خۆش بوێ من پێم وایە ئەویـــن بەشــێکی لە ھـەتــاو پــێ بــڕاوە *** تــامەزرۆم و لە تـامەزرۆیــی دا بـــوومە خەڵــووز تۆ ئەو کەســـەی کەبابــم دە !! ***
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
175
بههاری ٢٠١٦
من پێم وایـــە کە تەنانەت ناتوانم ئاســمان بگرمــە ئامێـز *** ھۆ وشـــەکان ئەگەر ئێوەش ھێز و گوڕێـکتـان تێدا بــێ زمانی من نەمـــرتان دەکــا ٠٠٠ھتد * ()٢ *بە ھەمان شێوەی مامەلە کردن ،بۆ چوونەکان بەرامبەر بە شیعری ژنان ،لێرەدا باس لە بیر و ڕای (فرووغی فەڕڕوخ زاد) بەرامبەر بە شاعیرێکی تری ژن کە زۆربەی شاعیرانی جیھان توانای لە رادەبەدەری (بیلیتیسیان)یان ستایش کردووە ،جا (فرووغ) دەڵێت: ــ تەنیا کتێبێک کە ھەرگیز لە خوێندنەوەی ماندوو نابم گۆرانییەکانی بیلیتیسە ،شیعری بیلیتیس وەک شیعری ســاڤۆ پڕە لە ھەسـتی ژنانە و شێوە دەربڕینە بە درێژایی مێژوو کێشە ھەاڵیسێن بووە و زۆر کۆمەڵگا وەک تانو پۆ و بڤە لێیان ڕوانیوە ،ھەر بۆیە بە پێی روانگەی کلتوورە جیاوازەکان و تاکە جیاوازەکان ،ناسناوی جوداشیان بە بیلیتس داوە ،لە سۆزانییەوە تا خاتوو خودای ھونەر و ئەوین ٠ ئەگەر وەک نموونەش شیعرێکی (بیلیتیسان) وەرگرین ،ئەوەتا لە شیعری (بێ ئۆقرەیی دا) لەم چەند دێڕەدا ،ھەستی ژنانە و ئارەزووەکانی دەخاتە روو ٠ لەو ھەموو گریانەی رشتمە ئامێزییەوە کڵپەی دڵمم دێتەوە بە سەر شانییەوە بەر لەوەی لە ترسان زمانم بگەڕێ ئاخ کە من منداڵۆچکەیەکم و پیاوانی شۆخ بە بێ روانین لە المەوە تێدەپەڕن کەی دەتوانم دوو مەمـکم ھەبێ و جوان و تورت بن وەکو هی تۆ کە کراسەکەم بدڕێنێ و پیاوان لە دیـن وەرگەڕێنـێ ٠٠٠ھتد * ( )٣ *بە شێوەیەکی گشتی لە ھۆنراوەکانی ژناندا ،شیعرەکانیان زیاتر الیەنی (سۆزێکی رۆمانسیانە ـــ ناسکی ـــ خەون و خەیاڵ ـــ نەرم و نیانی ــ دلۆڤانی ـــ الواندنەوە و گریان ـــ گازاندە و سەرکۆنە و چاوەڕوانی ـــ جار جارە یاخی بوون و ھەڵگەڕانەوە لە پاڵ بە باوەش چوونەوە بەرە و خۆشەویستێکی پاک و دلسۆزی و وەفا و توانەوە بۆ تێر کردنی نەستە ئالۆزاوییەکانیان و قەرە بوو کردنەوەی مافە زەوتکراوەکانیان ٠٠٠بە
بههاری ٢٠١٦
13 176
Analytical, academic, quarterly Magazine
ھەمان بیر و بۆچوون ،بە ھەمان نەرم و نیانی و ئەوینەوە نەک ھەر شیعرەکانیان بۆ ڕامکردن و بکێشی ھەستی رەگەزی بەرامبەر بۆ نەھێشتنی دەمار گرژی و خۆێن رشتن و رق و کینە و ھێور کردنەوەیان بگرە ئەگەر بە مێژووی مرۆڤایەتی و کارەساتەکاندا بچینەوە دەبینین چۆن لە حەکایەتەکانی (ھەزار و یەک شەوەدا) ،شەھرەزادی ژن ،توانی شەھریاری پیاو ڕام بکات و سروشتی بگۆڕێ لە خۆێن ڕشتن و سەر پەڕاندن و رق و کینە کە لە دڵیدا چەکەرەی کرد بوو ،دەبووایە ھەموو شەوێک سەری کچێـک بپەڕێنێ بە ئامانجی خوین مژین و مێینە قڕ کردن ،کەچی شەھرەزاد بە توانا و لێهاتوویی خۆی توانی گیانی نەک ھەر کچانی لە ریز بەندی دوای خۆی رزگار بکات ،بەلکۆ کۆی کچانی دواتر کە بەر شەرانگێزانەی شەھریار دەکەوتن رزگار بکات ،رۆح و دڵی شەھریار بەرە و ئاقار و بەندەرەکانی عیشق و خۆشویستن و گیانی مرۆڤایەتی بەرێت ،کە ئەمەیە دلۆڤانی ژن ،ھەڵبەتە شیعرەکانیشیان تایبەتمەندێکی تیایە لە شیعری پیاوان جیا کرێتەوە ،تا ئاستێک * ٠لە ئیمڕۆماندا لەو سەردەمە پێشکەوتووە و بە جیھان بوونەی دنیادا ،بە دەستەبەر کردنی ئازادی تاک و ھاتنە ناوەوەی ئافرەت بۆ نێو دەسەاڵت و بەرێوە بردنی کار و باری دام و دەزگاکانی واڵت لە گشت جومگەکانی ژیان و ئالودە بوون بە مافە ڕەواکانیان تا ئاستێکی فرە ،کە ناتوانم بڵێم رەھا ،لێرە و لەوێ ،بەو پێیەی شیعرەکانیان، نووسینەکانیان ،جموجۆلی و خەبات و داواکاریەکانیان لە پەرە سەندن دایە ،ھەر چەندە زەمەنێکە جەنجاڵ و ناڕەحەت ،بە حاڵەتە سایکۆلۆژی و کۆمەاڵیەتیەکەیەوە نەک ھەر شاعیرانی ڕەگەزی مێینە بگرە پیاوانیش یاخیبوون و رەتکردنەوە و نامۆ بوون بە شیعرەکانیانەوە بەدی دەکرێ ،خۆ ھەر ژن بەرگری لە مافەکانی خۆیان ناکەن بگرە زۆر جار پیاوانیش دەچنە پاڵ داواکاریەکانی ژنان و بەرگری لە مافی ژن دەکەن، ئەمەش وەستاوەتە سەر ئاستە رۆشنبیرییەکە کە بەرەو پێشچوون و لە بە ھاوچەرخ بووون دایە ،گەر ئاماژەیەک بە بۆچوونی نووسەری ناوداری عەرەب (د ٠علی جعفر العالق) بکەین کە دەڵێت :ـــ (بەو پێیەی کە شاعیران لە جیھانێکی ھاوچەرخدان بە رەگاژۆیی رۆشنبیری و سایکۆلۆژی و کۆمەاڵیەتی لە پێكهاتەکەیدا بە ھاودەمی رێکەوتن یان رەتکردنەوە و یاخیبوون لەو کۆمەلگەیە و سروشتی ئەو پەیوەندییانەی لە نێوانیادا ھەیە لە پاڵ نهێنیەکانی نێو ئەو گەردوونەی تیایدا دەژین ،گۆڕانکاریەکان لە بەردەوامیدا دەبێت )٤( * )٠ *پێكهاتەیی بونیاتی سایکۆلوژیەتی ژن زۆر تایبەتە بە جۆرێک بە دەیان نووسەری گەورە و فەیلەسوف و شاعیران ئاماژەیان بەوە کردووە کە ناتوانن بە تەواوەتی لە ناخی ژنان بگەن ،بەڵێ ئەگەر بڵین ئافرەت تا رادەیەک مەخلوقێکی غەریبە ،ھەن ھەنگوین و
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
177
بههاری ٢٠١٦
ھەن ژەھر ،ھەن ژەھر و ھەنگوین بە تێکەاڵوی (نیتشە) دەڵێت (ئەوانە ژنن کە لە ھەر شوێنێکییەوە بگەڕێیت بە دوایدا دیوی ناوەوەی نادۆزییەوە) یان دەڵێت (ژن ماسک لە دوای ماسک کردوویەتییە دەم و چاوی)( ،ئەنتۆنی فرود) یش دەڵێت (شەیتان ،ئافرەتی قووت دا ،بەاڵم پێی ھەزم نەکرا) ٠ * مامۆستا (دڵنیا عەبدوڵاڵ) وەک ژنێک لە بارەی سایکۆلۆژیای ژن و پیاو ،دەڵێت :ــ (پیاو قەوارەیەکە سایکۆلۆژیایەکی تایبەت بە خۆی ھەیە کە خاسیەتە بایلۆژیە تایبەتیەکانی ھەیە و جیاواز لە ژن( ،ژن) ئەو قەوارە تەم و مژاوییەیە کە پیاو لێی تێناگات ،ئەو رووبەرە فراوانەیە کە ال جیاوازەکانی ھەیە ،جارێک تەم ومژاویەکی ئاشکرای پێوە دیارە وەک ئەو دارستانەی درەختەکانی لێک ئااڵون ،جاریکی دی وەک خۆر ڕوون و ئاشکرایە و وەک دەریا قووڵە و وەک دار خورما بەری ھەیە ٠ پێكهاتە بایەلۆژییەکەی و ئەو فەرمانەی خودا لە پێناویدا دروستی کردووە ،وایلێکردووە کە بونیادی الواز بێت لە چاو پیاودا ،ژن گۆڕانکاری بە سەر بونیادی جەستەیی و دەروونیدا دێت کاتێک باڵق دەبێت ،رۆژگارێکی بە سەردا دێت کە تیایدا باری دەروونی تێک دەچێت بە ھۆی چاالکی ھۆڕمۆنییەوە ھەموو مانگێک لە کاتی سوڕی مانگانەدا ،لە کاتی سک پڕ بوون و منداڵ بووندا ،ھەر وەھا لە تەمەنی نائومێدیدا ،کە چااڵکی ھۆڕمۆنەکان جیاوازن ،بۆیە لە باری دەروونی ژن تێناگەین ئەگەر لە سروشتە بایەلۆژیەکەی تێنەگەین )٥(* ٠ (نەزار قەبانی) شاعیر لە شیعری (خۆیندکار)دا ئەم حەقیقەتەی سەرەوەمان بۆ ئاشکرا دەکات ،کە نازانێ چ لە مێشکی ژندا ھەیە و تێی ناگات کاتێ دەڵێت :ـــ پەنجا ساڵ بە خۆشەویستییەوە گیـرۆدە بووم ئێستاش نازانم چی لە مێشکی ژناندایە چۆن بیر دەکـــەنەوە چۆن نەخشـە دادەڕێـژن چۆن مەمکەکانیان مەشق دەدەن لە سەر هیرش و پاشەکشێ و داگیرکاری و تااڵن و ئاشتی و شەڕ و مردن لە گۆڕەپانی لووتبەرزیا کتێبی مێینەیم خوێندەوە پیت بە پیتـی ئێستاش شتێک فێـر نەبووم لە ئەبجەدی ٠٠٠ھتد * ()٦
بههاری ٢٠١٦
13 178
Analytical, academic, quarterly Magazine
*بۆ ھەمان مەبەست بیرو ڕای شاعیرێکی ژن دەخەینە روو لە پاڵ شیعرێکی کە باڵو بۆتەوە و بۆ ھەمان بابەت شیاوە ،ئەوەتا لە گۆڤاری گەالوێژی نوێ نووسەر (ئەحمەد رەزا) لە گەڵ شــاعیر (کەژاڵ ئەحمەد) چاوپێکەوتنێکی ئەنجام داوە و لێی دەپرسێ :ــ پ ـــ (د ٠مالک المطلبی) لە کتێبی (وھم الحدث) دەڵێ ،فاشلترین رەخنەگر،رەخنەگری سایکۆلۆژییە ،چونکە توانای شێکردنەوەی سەرجەم شیفرە دەروونییەکانی نییە ،پێت وایە تێڕمان و خەیاڵی شیعریی ئەوەندە ئاڵۆز بێت کلیلی جیھانبینی نووسەر بشارێتەوە و نەکرێ کشف بکرێت ؟ و ــ کەژاڵ ئەحمەد دەڵێت :ــــــ کەی پیاوان توانیان لە ژنان تێبگەن ئەو کاتە پەی بە کلیلی جیھانبینی ئەم ھێزە گەورە و نووستووەی ژنان ببەن و بیدۆزنەوە کە ناوی (ژن)ە ،ئینجا بە پێەی ئەو وتەیە بێت کە دەڵێت (ژنی شاعیر دوو جار ژنە) کەوا جیھانبینی ژنانی شاعیر لەو دیو تەمومژێـکی خەستترەوە لە چاو کەسانی تردا ،ئەمەش ئەوەیە کە بااڵ دەستیی پیاو لە دنیادا دروستی کردووە ٠٠٠ھتد) * ()٧ لە نووسینێکی تردا (کەژاڵ ئەحمەد) دەڵێت :ــ (من ژنم و کۆمەڵێ خواست و خەسڵەتی ژنانەیی خۆم ھەیە و ئەمەش ئەکاتە ئەوەی من شوناسێکی سەربەخۆی ژنانەم ھەبێ) یان دەڵێت( :سەرنج بدەن ئێمە ھەندێ گۆرانیبێژی ژنانمان ھەیە گۆرانییەکانیان بە سەر ژندایە (مانای ژن بۆ ژن گۆرانی دەڵێ) ئەمەش شتێکە تەنیا لە کەلتوری ئێمەدا ئاوا بە ئاسانی وەردەگیرێت کە لە بنەڕەتدا دژی ھەموو خواستە خودییە ژنانەییەکانە ،بەردەوام دەبێ و دەڵێت ،بە داخەوە پێیان وایە ئەگەر ژن تەعبیر لە خۆیان بکەن ئەوا قاڵبی الوازی بە خۆوە دەگرن ،کە بەڕای من بە پێچەوانەوەیە ،ئەگەر ژنێ مەسخی خەسڵەتە ژنانەییەکانی بکات ئەو پەڕی الوازییە) * ( ٠٠٠ )٨ھەروەھا لە شیعری (سفر)یشدا (کەژاڵ)خان /ی شاعیر بە ھەمان شێوەی وتەکانی باس لە ئەو جیاوازییە دەکات کە ژن لە گەڵ پیاودا ھەیە ،کە ھەندێ جار نێوەندێکی زەحمەت دروست دەبێت بە ھۆی دەسەاڵت و ساالری پیاو و ئەو داب و نەریتەی نێو کۆمەڵگاکەمان کە بەسەر ڕەگەزی مێینە قورس کەوتۆتـــەوە و زیاتر ژن باجەکەی دەدات کاتێ دەڵێت :ــــ لە شوێنێکی گشتی پیاسەم لە گەڵدا بکەیت ناتوانی وەکــو ھەر پیاوێ سەرەڕای ئەو ھەموو مرواری ئەوینەی لە دڵتایە وەک سـندبـات لە سەر بەڕەی ئەفسوناوی بمخوازیت
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
179
بههاری ٢٠١٦
من کە مانگم ،خۆرەکەی تۆم بۆ چییە ھەڵەی من ئەوەیە نەمزانی لە گەڵ تۆ بوون ئەوەندە زەحمەتە ٠٠٠ھتد *( )٩ *دەگەڕێمەوە و ئەوەش دەڵێم ،زۆر جار ئافرەت لە بەر کەمزانی و ساویلکەیی خۆی، فریو دەدرێ و پەی پێ دەبردرێت و فێڵی لێ دەکرێ تووشی ھەڵە و زیانیش دەبێ لە پاڵ ئەم ھەموو وردبینی و قووڵیەی ھەیەتی ٠٠دەبێ ئەوەش فەرامۆش نەکەین لە الیەنێکی بایەلۆژی یان بڵێین الیەنی جنسەوە ،پیاو و ژن رێژەیەک لە ژنایەتی یان پیاوەتی لە دەروونی ھەر دوو ڕەگەزدا ھەیە ،ھەر وەک (کارل گۆستاف یـۆنـگ) ی دەروونناس کە بە تیۆری (ئەنیما و ئەنیمۆس) ناوبانگی دەر کردووە ،کە ئەم دوو زاراوەیە پەیوەندی بە جنسی مرۆڤەوە ھەیە ،کە چ ژن و چ پیاو ،رێژەیەک لە ژنایەتی یان پیاوەتی تیا ھەیە ،واتە دەروونی ژنانە بە ئەنیما و دەروونی پیاوانە بە ئەنیمۆس دادەندرێت ،واتە ئەگەر پیاو لەو بەشە مێینەییەی خۆیدا پەیڕەوی بکات ،رێژەی مێینەیی (خنوسە) زیاد دەکاو پیاوێکی ژنانە (مایع) دەردەچێت ،لە الیەن ژنانەوە خۆشەویست نابێت و رقیان لێ دەبێتەوە ،بە ھەمان پێوەر ئەگەر ژن پەیڕەوی ھەڵس وکەوتی پیوانەی کرد و خۆی وەک پیاوێک ناساند و نەرم و نیانی و ناز و جولە و جوانی ژنانەی لە دەست دا بەو پێیەی رێژەی پیاوانەی لە دەروونیدا زیاد بووە ،ئیتـر لە الیەن پیاوانەوە ئەو بایەخەی نامێنێ کە وەک ژنێک ژیانی لە گەڵ پەیڕەو بکرێت ٠ * ڕا و بۆچوونی شاعیران ونووسەرانی ژن لە گەڵ چەند نموونەیەکی پێویست ٠ *لە زۆربەی چاوپێکەوتنەکان و دواندنی ئافرەتانی نووسەر و شاعیران و رۆشنبیرانیان بە تایبەتی ،ھەتا لە شیعر و نووسینەکانیاندا ،ژن دەخەنە خانەی ستەم لێکراو و ماف زەوت کراو ،سەر کوتکراو ،دەکەونە بەرەی بەرگری لە مافەکانیان کە بەدەست پیاوساالرییەوە چەوسێندراونەتەوە ٠ * لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ شاعیر (دلسۆز حەمە)دا ،لە وەاڵمدانەوەیەکیدا دەڵێت :ــ (زۆرێک لە ژنە نووسەرە جیھانی و گەورەکانی دنیا فێمێنست نەبوون وەکو (ئیزابێل ئەلەندە ـــ غادە سمان ــ ئەحالم موستەغانمی) بەاڵم جوانترین و بەھێزترین دەقیان نووسیوە لە سەر پەنهانەکانی ژن وەکو ئینسان ،لە سەر ئازارەکانی و ئازادانە توانیویانە گوزارشت لە ئالۆزترین دۆخی ژیانی ژنان ،ھەست و سۆز و عەشق و جەستە و ھەموو ئەو ھەست و پارادۆکسانە ئازاراویانەیان بکەن کە پەیوەستە بە واقعی ژیانی ژنانەوە )٠ *()١٠
بههاری ٢٠١٦
13 180
Analytical, academic, quarterly Magazine
*ئەگەر نموونەیەک بە ھۆنراوەیەک و زیاتر بهێنینەوە کە بە ھۆنراوەیەکی (دلسۆز حەمە) دەست پێبکەین کە لە گەڵ ڕا و بۆ چوونەکانی رێک بکەوێت ،تەماشا دەکەین ئەو ھەستە کەم مافبوونەی تیا بەرجەستە دەبینین کاتێ بە ھۆنراوەش دەریبڕیوە ٠٠بە تایبەتی تێبینیم کردووە ،نەک ھەر لە ھۆنراوەی دلسۆز حەمە بگرە لە زۆربەی شاعیرە ژنەکان ئەو تۆمەتە ئەزەلیەی وەک مۆرکێک بەسەریانەوە چەسپاوە خۆشیان بە لەکەیەکی دەزانن کە بە نێو چاوانیانەوە نووساوە و لە ھۆنراوەکانیاندا باسی دەکەن ،ئەویش ئەو لەتە سێوەیە کە دایکە (حەوا) دەرخواردی باوکە (ئادەم)ی داوە و لە بەھەشت دەرکراوین بۆ سەر زەمین ،کە بە خاڵێکی نێگەتیف دراوەتە پاڵ ژن ،گوایە ئەگەر بوار بە ژن بدرێت پیاو فریو دەدات و تووشی ھەڵەی دەکات ،کە ئەم رووداوە پشتاو پشت و گوریسا و گوریس شۆڕبۆتەوە ،بووە بە کارتێکی فشار بە دەست پیاوانەوە بۆ چەوساندنەوەی ئافرەت و بێدەسەاڵت کردنیان و ناجۆرییەک لە پێكهاتەیی سایکۆلۆژیەتی رەگەزی مێینە بەر جەستە بووە کە ھەست بە کەمییەک بکەن و لە ھۆنراوەکانیشیاندا رەنگ بداتەوە بە جۆرێک کە ھۆنراوەکانیان دەخوێنینەوە سەیر دەکەین ،ھۆنراوەیەکی ژنانەیە ،یان بە واتەیەکی تر بڵێین ئەم ھۆنراوەیە ژنێکە نووسیویەتی ئەگەر ناویشی لە سەر نەبێ دەزانین ئەم ھۆنراوەیە هی ژنێکە ٠٠ئەوەتا لەم ھۆنراوەیەدا (مارینا تێسوێ تایوا)ی کە یەکێکە لە شاعیرە ژنە بە ناوبانگەکانی روسـیا ،سەبارەت بە مەسەلەی ئەو لەتە سێوە و کاریگەرییە ھەمیشەییەکەی بە سەر ڕەگەزی ژن لە الیەنی سایکۆلۆژییەوە کە لە شیعرەکانیاندا رەنگ بداتەوە ،کاتێ لە شیعرێکدا لە ژێر ناونیشانی (قەت لە دۆزەخ رزگار نابین) لەم چەند دێڕەدا دەڵێت: سەرەتا بە جلکی شڕ و دڕ داپۆشراو پاشان بە تاجێکی پرشنگدار لە سەر بسکەکانمانەوە لە بەندیخانە و لە جەژنەکان دا ئێمە بەھەشــتمان لە کیس چـووە لە ھەمبەر نیوە شەوە پڕ ئەستێرەکان و باخە (ســێوە) بەھەشتی یەکان خوشکە بەڕێزەکانی من ،ئەی کیژۆڵە نەجیبەکان بێ شک خۆمان لە دۆزەخ دا دەبینینەوە٠٠٠ھتد*()١١
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
181
بههاری ٢٠١٦
(دلسۆز حەمە)ش ئەم ڕاستیەمان بۆ دەسەلمێنێ کاتێ لە قەسیدەی (تاقانە یاردا) لەم چەند دێڕەدا ھەستی خۆیمان بۆ دەخاتە روو دەڵێت :ــ من کە سەر بە نەژادی پایــز و نەوەی (دارسێوێک)ی تەنهام دڵم بەخشی بە خەیاڵ بە سێبەری شاسوارێکی قەت نەھاتوو یان ٠٠٠٠ من کە ژنێکی عەسریم لە گەڵ رەنگ و عەتر و ملوانکە گیانی بە گیانیم واتلێکردووم ،نازانم چی لە بەر کەم قژم چۆن و ،کامە عەترە و ،کام گوارەیە و کامە پێاڵوانەم لە پێکەم ٠٠٠ھتد * ()١٢ ھەر وەھا (گرانـاز مووســەوی) ژنە شاعیری ناوداری فارسی لەم چەند دێڕەدا وا ھەستی ژنانە دەردەبڕێ لە ژێر ناونیشانی (گوناە)دا کـــە دەڵێت :ــ کاتێ ھەندێ دوورتــر ھەموو جیھان ھەر ئەمەیــە کە (حەوا) (ســێو) ئەداتە ئادەم ھەر لەم نزیکییەوە ،ھێشتا ھەموو گوناە ھەر ئەمەیە لە ئامێزی تۆدا ئارام بگرم و ،بڵێم چەند هیالکم لە بیستنی جەنگەڵ ،کە تـەور تــەور ئەمــرێ *()١٣ یـــــــــان لە ھۆنــراوەی (مـــن)دا دەڵێت :ــــ من مرۆڤم نــە چۆلەکــە رووداوێــکی بچــووکــم ھەر جارێک کە ئەکەوم ،دووکەرت ئەبم نیوەم بـا ئەیبات نیوەکەی تر پیاوێک ،کە نایناســم *()١٤ *نموونەیەکی تر کە شاعیرە ژنەکان لە ھۆنراوەکانیان ئاماژەی پێ دەکەن ئەویش وشەی (سێوە)ە کە لە پێشدا دیرۆکی ئەو مەسەلەیەمان خستە بەر چاو کە تا چەند ھۆنراوەکان
بههاری ٢٠١٦
13 182
Analytical, academic, quarterly Magazine
شوناسی ژنیەتیان نیشانمان دەدەن ( ٠٠ناڵە عەبدوڵرحمان) ی شاعیر لە شیعری (شەڕ لە نێوان ژن و خوایە ،پیاویش ناوبژیوانێکی درۆزن) دا دەڵێت :ــ رۆڵە کچــی قـەلـەندەرم بـێ هیدایەت خوای ئاســمان فڕێی داویتە گۆشەیەکی بێزراوی زەمین ئاخر بە لــەتێ (ســێو)ی حەوایەکەوە ئێمەش ســـووتایـن ٠٠٠ھتد *()١٥ *یان بە ھەمان مەبەست و دەربڕین ،ئافرەتە شاعیرەکان کە ھەست و ناخی خۆیان ئاوااڵ دەکەنەوە بە تایبەتی بەرامبەر بە پیاو و ھێز و دەسترۆی ئەوان و ساالریان ئەوەتا (رۆژ ھەلەبجەیی) شاعیریش دەڵێت :ــ درەختی (سێوەکە) سوور بوونی کەوتۆتە وێڵی ســوور کەوتۆتە خوارەوە ســـوور روومەتەکانی خەڵتانی ســمێڵـە منیش سـوڕ دەزانم ،ئەوە دوا نیشتنەوەی خەراباتەکانی تۆن دێڕێک دەکێڵێ لە لێــوی کـچـێــکــا )١٦(* !! ٠٠٠ *راستە ئەدەبێک نییە بە ناوی ئەدەبی پیاوان و ئەدەبی ژنان بەاڵم نکولی لەوە ناکرێ کە لە زۆر الیەن و لە زۆر شتدا وەک سروشت لە پیاو و ژن جوداوازیەک ھەیە ،لە رووی تایبەتمەندی و شێوازی دەربڕین لە بەکارھێنانی دەستەواژەکانیان و تەوزیف کردنی ئەو وشە و کەرستانەی پەیوەستن بەو دوو ڕەگەزە ،ھەر وەک لە پێشدا ئاماژەمان پێکردووە، ئەمە و دەگەڕینەوە سەر چاوپێکەوتنێک لە گەڵ شاعیرێک (چنار نامق) وەک ژنێک بزانین بیرو بۆچوونی ئەوان چیە لەم رووەوە ،کە لە گۆڤاری گزنگ ،چەند پرسیارێکی ئاڕاستە کراوە ،یەک لە پرسیارەکان ٠٠ پ ــ ئایا شتێک ھەیە بە ناوی ئەدەبی ژنانە و پیاوانە ٠٠چۆن جیا دەکرێنەوە ؟ و ــ ئەدەب کردەی مرۆڤەکانە ،کەوا بوو ھەر دەقێکی بەرھەمهێنراو کە نووسەر بەرھەمی دەھێنێ جا چ شیعر بێت یا چیڕۆک و ھتد ٠٠زادەی ھزری نووسەرەکەیەتی ،ھەر بۆیە لە ستایل و شێوازی تایبەت بە نووسەر وەاڵمی ئەم پرسیارەمان دەست دەکەوێت، پۆلینکردنی ئەدەبیات بۆ ئەدەبیاتی ژن ٠٠پیاو ٠٠منداڵ ٠٠دیاردەیەکە لە سروشتەوە سەرچاوەی گرتووە ،چونکە نەکراوە بە زمانی گەورە بۆ منداڵ بنووسرێت ،یان منداڵێک چیڕۆک وەک گەورە بنووسێت ،بە شێوەیەکی سروشتی ژن و پیاو لە زۆر شتدا لێک
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
183
بههاری ٢٠١٦
جودان ،بگرە تێفکرین و تیڕوانینیشیان لە زۆر شتدا یەک ناگرێتەوە ،بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە منی مرۆڤــ وەک خۆم بیر ئەکەمەوە چوون خۆم دەربڕینەکانم دەنووسمەوە ،ھەر ئەمەشە لە یەکترمان جوێ دەکاتەوە و پۆلینێکی سرووشتیمان بۆ دەخاتە روو لە دەق بە شێواز و تایبەتمەندێتی کەسایەتی دەناسرێتەوە لە رێگای دەستەواژە و ،دەربڕین و ویناکردنی وێنەی شیعری جودا کە تایبەتمەندی کەسی تێدا رەنگ دەداتەوە ،کەوا بوو لە ستایلی نووسەرەوە ڕەگەزەکەشی بە ئاسانی الی خوێنەر بەر جەستە دەبێت )١٧(* ٠ *ئەم بیر و ڕایەی شاعیرێکی ژن بۆ ئێمە گرنگ بوو ،کە لە سەرەوەدا بە دیارمان خست ،بۆیە دەکرێ چەند شیعرێکی ژنەکان بە نموونە بهێنینەوە کەئەو دەستەواژە و وشانەی لە شیعرەکاندا بەر جەستە بووە ،بە شیعری ژن دەناسرێتەوە ،واتە شاعیرێکی ژن نووسیویەتی ئەگەر ناویشی لە سەر نەبێ ئەوە ھەر بۆ ئەو ڕەگەزە دەگەڕتەوە ٠ لە شیعری (عەشــقی ئاگر) شاعیر (مههاباد قەرەداغی) دەڵێت :ــ ئاسمان دەسماڵە شینەکەی کۆڵی منە کوردستانم وەک جلی بووکێنی خۆم تیا داناوە ھەوار ھەوار لە گەڵ خۆمدا دەیگەڕێنم لە شەوی شەهید بوونمدا ئەو شەوە ئەلقە ناسکە شیعرییەکانم شەهیدێ دەیکاتە پەنجەم منیش دەسماڵە شینەکەم دەکەمەوە و کوردستانم ،وەک جلی سووری بوکێنی لە بەر دەکەم ئااڵکەشی وەکو تــارا لە سەر دەکەم ! *()١٨ لەم چەند دیڕەی سەرەوەدا ،کە ئەو پەڕی شۆرشگێڕی و بەرەنگاربوونەوە و دلسوزی تیایە ،بەاڵم سەبارەت بە بابەتەکەی ئێمە کە مەبەستمانە بیسەلممێنین کە ئەم ھۆنراوەیە ئەگەر ناوی (مەھاباد قەرەداغی) یشی لە سەر نەبێ دەزانین ئەوە ژنێک نووسیوویەتی، یان بڵێین ھۆنراەیەکی ژنانەیە ،چونکە وشەکانی لێ بەکار ھاتوو وەک (دەسماڵە شینەکە ـــ جلی بووکێنی ـــ تـــارا ٠٠ھتد) کە بۆ خۆی منی ژن گەڕاندۆیەتیەوە ٠ یــــــــان بە ھەمان شێوە شاعیر (گوڵناز عەلی) بالەتەیی ،لە ھۆنراوەی (خوەداوەندێ ال بیرەنتان)دا دەڵێت :ــــ د ناڤـ زنارێن ئشقێ دە شەڤەکە راوەستایی ل بەر دەرگەھێ تەمە
بههاری ٢٠١٦
13 184
Analytical, academic, quarterly Magazine
پەرداخم ،ژ بەر شەراب تە درەڤم و د گەل خوە شەڤێ د بم تنها خەونەکێ د ناڤ سیناریۆیا ژیانا من دە یی ئاواز ،چیڤانۆکێن گرنژینا (مێبوونا) من دە بهوژی تۆ سەر تیپا خەمێ یی ،گیانەکی د بیرا من دە مینا تە ژ رۆژناڤاییێ حەز دکم سنگێ من ،لە بەر سروودێن گریێ تە مێرگەکە بێهنڤەدایی ٠٠٠ھتد * ()١٩ سەیر دەکەین لە ھۆنراوەیەی سەرەوەدا (گوڵناز)خانیش کە دەڵێت (مێبوونا من) یان سنگێ من ،میرگەکە بێهنڤەدایی ٠٠دەگەرێتەوە سەر دێڕی یەکەمی (د ناڤ زنارێن ئشقێ دە)ئیتر ھۆنراوەکە شوناسی ھۆنراوەیەکی مێنە وەردەگرێ وەک نموونەیەکی تر بۆ بابەتەکەمان ٠ یــــــــــــــــــــــــان لە ھۆنراوەی (بە ئافرەت بوونم ئەنازم) ی شاعیر (کوێستان ــ غەمسار) دا دەڵێت :ـــ زۆر ئاسوودەم کە خوای گەورە بە ئافرەتی خەڵــق کردووم لە کتێبی ئاسمانیدا ،بە گوڵی ژیان ناوی بردووم جار جار زۆر بە خۆم ئەنازم کە ئەو ناوەم بەر کەوتووە ئیتر بۆچی بێ باک نەبم ،لەوەی پیاوان چییان بە ژنبوون وتووە لە ئەفراندن ھەتا مردن ،ئەو بەھرەیە بە من درا پێناسەی میھرەبانی و سۆز بە بەرۆکی منا کرا من ئەو گوڵەم ،ماڵەکان بۆزێنمەوە لە ھەر سووچێک بوونم ھەبێت ،غەمەکان ئەڕەوێنمەوە ٠٠ھتد *()٢٠ وا بزانم ئەم ھۆنراوەیەی سەرەوەی (کوێستان)خان روون و ئاشکرایە ھەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی کە ژن نووسیویەتی و پێناسەی ژنیش دەکات ،کەچی لەم دوو دێڕەی خوارەشدا لە ژێر ناونیشانی (بێدەنگی) کە دەڵێت :ــ فەرھادەکەی من ،ئەمڕۆ بێدەنگ بوو بۆیە گشت دنیام لە ال ڕەشڕەنگ بوو * ()٢١ ئە لەم دوو دێڕەداشدا دەردەکەوێ شاعیرەکە ژنە ،چونکە دەڵێت فەرھادەکەی من ،واتە
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
185
بههاری ٢٠١٦
خۆیشی (شیرین)ە کەیە ٠ پیاو لە ھۆنراوەکانی شاعیرە ژنەکاندا وەک دوژمن و خۆشەویست ئەگەر بە وردی سەرنجی زۆربەی ئەو ھۆنراوانە بدەین کە شاعیرە ژنەکان لە ناخەوە دەریدەبڕن باس لە پیاو ساالری و توند وتیژی و چەوساندنەوە و دەرگە و پەنجەرەی داخراو و بە زۆرەملێ بە شودان و رەچاو نەکردنی تەمەن لە بەشوداندا و ھەڵـگیرسانی شەڕ و جەنگ و وێرانی کە لە الیەن پیاوەوە سەر ھەڵدەدا و کێشە و ناخۆشیەکانی بۆ ژن جێدێڵن ،ھەر وەھا بێ متمانەیی و درۆ کردن و ھێنانی دوو ژن و زیاتر لە الیەن پیاوەوە کە ئەنجام دەدرێ ٠٠لە پاڵ ئەم ھەموو ھەستە دوژمندارییە کە لە شیعرەکاندا شاعیرە ژنەکانمان دەریدەبڕن بە تایبەتی شاعیرانی رۆژ ھەاڵت ،بەاڵم ناتوانن خۆشەویستێک و توانەوەیک بۆ ئەو بەرامبەرەی کە رەگەزی پیاوە بشارنەوە ،بە ھاوسەر و ھاوگیان و ھاو ژیانیان دادەنێن ،چونکە تەواوکەری یەکترن بە بێ یەکتر ھەڵناکەن ،نموونەشمان زۆرن کە بە شیعرەکانیانەوە دیارە ٠ *(غادە السمان) کە نووسەر مستەفا سالح کەریم نووسیویەتی تیایدا دەڵێت :ــ (غادە السمان ،وەک چیڕۆکنووس و رۆمانووسێکی بە توانا وبوێر لە جیھانی ئەدەبیاتدا لە لوبنانەوە تیشکی جیھانی وشەی خاوێنی رازاندەوە ،یەکەم بەرھەمی ئەو کە بە ئێمە گەیشت بەم ناونیشانە بوو (چاوەکانت قەدەری منن) ئەم بەرھەمە تا ئێستا ( )١٣جار چاپکراوە ،ھەروھا ٠٠شاعیرێـکی بااڵ دەستە ،درێژە بە وتەکانی دەدا و دواتر دەڵێت: نووسەری ئەدەبیی پاشکۆی رۆژنامەی (المدی) نووسیوویەتی و دەڵێ( :غادە) لەم بەرھەمەیدا بە ناونیشانی (عاشقی ئازادی) ،وێنەی رووخساری پیاوێکی رۆژھەاڵتی کێشاوە ،ھەموو ئەو حاڵەتانەشی بەر جەستە کردووە کە بە ھۆیانەوە دەیەوێ دەسەاڵتی خۆی بە سەر ژندا بسەپێنێ تا رادەی ترساندن و تۆقاندن ٠ ھەر لەم بەرھەمە نۆێیەیدا لە ژێر ناونیشانی ((ئەو خۆشەویستمە و خۆشەویسترین دوژمنیشە)) غادە السمان دەڵێ: وێنەی چۆلەکەیەکم بۆ دڵدارەکەم رەسم کرد ئەو قەفەسێکی بۆ رەسم کردم وێنەی ژنێـکم کرد ئەو کۆت و زنجیری بۆ رەسم کرد وێنەی دەریا و ئاسۆم بۆ کێشا ئەو زیندانێکی رەسم کرد کۆالرەیەکی کاغەزم دروستکرد و سواری بووم و دام لە شەقەی باڵ
بههاری ٢٠١٦
13 186
Analytical, academic, quarterly Magazine
ئەو وێنەی تفەنگێکی کرد و لوولەی کردە کۆالرەکەم (لە گەڵ ئەم ھەموو دیمەنە دژ بە خواست و حەزی نووسەردا کە بە بۆچوونی ئەو پیاو بەرامبەر بە ژنی دەکا ،کەچی ھێشتا (غادە) دڵی نایەت نەفرەت لە پیاو بکات و بە دوژمنی دابنێ ،بەلکو دان بەوەدا دەنێ کە پیاوی خۆش دوێ (ھەر چەندە خۆشەویستتـرین دوژمنیشیەتی) * ()٢٢ لە ھۆنراوەیەکی شاعیر (الزۆ)دا ھاتووە کە دەڵێت :ــ گەر تۆ بمریت من دەبمە چا گێـڕی ئەو پیاوانەی هیچ نازانن ،شــەڕ نەبێـت هیچ نازانن ،تووڕەیــی نەبێـت هیچ نازانن ،کوشــتن نەبێـت *** گەر تۆ بمریت ئیتـر من حەوشەکەمان گســک نادەم قاپەکان ناشــۆم ،منداڵەکان ژیــر ناکەم قـژم شــانە ناکەم ،سووراو ناکــەم و وەک قەرەجێکی بێ ئیش بە کۆالندا دێم و دەچم ٠٠ھتد *()٢٣ لەم چەند دێڕە ھۆنراوەیەی الزۆی ژن ،الزۆی شاعیر ،جگە لەوەی مانا و دەاللەتەکانی ژنانەیە ،بەاڵم ھەر لە سەرەتاوە پیاو وێنا دەکات بە (شەڕانگێزی ــ شەڕ ــ تووڕە ــ کوشتن) کەچی لە گەڵ ئەوەشدا بە خەیاڵی مردنی پیاوەکەی و خۆشویستنی بۆ ئەو پیاوە ھەموو الیەنەکانی نێگەتیڤی وەالوە دەنێ باس لەو ساتانەی دوای مردنی پیاوەکەی دەکات کە چەند بێ تاقەت دەبێ و ئاوا ھەستی خۆی دەردەبڕێ کە (حەوشە گسک نادا ــ قاپەکان ناشوا ــ منداڵەکان ژیر ناکاتەوە ـــ قژی شانە ناکات ـــ سووراو ناکا ـــ وەک قەرەجێـکی بێ ئیش بە کۆالنا دێ ودەچێ ٠٠ھتد) ٠ *بۆ ھەمان مەبەست ،لە ھۆنراوەی (شەرمە ڕەشەکان)ی شاعیر (نیگار نادر)دا ھاتووە: نەوێرام تێر بچمە چاوانتەوە بۆ تەنها جارێک ھەست بە گەرمی لەشت بکەم ئای لە ترپە ترپەی دڵــم ٠٠٠ کە ئێواران بە بەر دەرگا رادەبووری و دەتنۆڕیمێ ،ئەمنیش کێهە بەرگ جوانە دەمپۆشی
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
187
بههاری ٢٠١٦
تا لە پشت دەرگا ئاسنە بڵندەکان لە سیلەوە بە شەرمەوە بزەیەکم پێ دەبەخشی کەنیشکە شەرموێنەکەی نێو چوار دیوار ٠٠٠ گەرەکم بوو زۆر خەپەتۆڵە بم تا پیاوە چاو بەشقاڵەکان ،جارێ لە بااڵم ھەڵڕواانن و پەسندم کەن بە خۆیان حەزم دەکرد زۆر باڵ بگرم ٠٠٠ھتد * ()٢٤ ئەگەر لەم چەند دێڕەی شاعیر نیگار نادر ورد بینەوە ،سەیر دەکەین یەکەم شت باس لە پیاو ساالری دەکات کە ئازادی لە ئافرەت زەوت کردووە کە چێژ لە ھاو ڕەگەزەکەی وەرگرێ و بە سەربستی لێی بڕوانی و تێکەڵ گیانی بە گیانی ببێت و ئارەزووەکانی وەک مرۆڤێک دامرکێنێ ،کەچی لە گەڵ ئەوەشدا کە باس لە دەرگای ئاسنی کلومدراو و درزی پەنجەرە و ترس و لەرز و تۆقاندن دەکات ،بەاڵم بۆ ھەست کردن بە گەرمی لەشی پیاو و لەزت وەرگرتن ھەتا رادەی لە سیلەوە بە شەرمەوە بزەیەک ببەخشی یان خۆی جوان بکات ،بە جۆرێک ئەگەر پیاوە چاو بەشقاڵەکانیش لە بااڵی ھەڵڕوانن کە بااڵ دەگرێ ٠ *نموونەیەکی تر بۆ ھەمان مەبەست ،چەند دێڕێک لە ھۆنراوەیەکی شاعیر (پەری شێخ سالح)ە کە دەڵێت :ـــ چۆلەکەیەکی پێکراوی مەملەکەتی قەفەزم دەمەوێت تەریقەتی گەڕانەوە فێـر بم *** لە هیچ مەراقێـکم تووڕە مەبن ملوانکە پچڕاوەکەی بەر پێـم و پێاڵوە چاو بە فرمێسکەکانم لە ناو ژووری ئازارەکانمدا ئاشتم بکەنەوە جار جارەش لە گەڵ جلە شڕەکانم و بنێشتە جوراوەکەی دەمم بدوێن ٠٠ھتد *()٢٥ (پەری شیخ سالح)یش باس لە توند و تیژی پیاوان دەکات وەک قەفەزی بەندییەتی ناو ماڵ و پچڕاندنی ملوانکەی و سرواندنی شەق و فرمێسکی رژاوی تا ئاستی تەڕ کرنی پێاڵوەکانی و ٠٠٠دواتر نەرمی دەنوێنێ و داوای بە دوا چوون دەکات ھەتا ئەو ڕادەیەی بنێشتی جوراوی کە فڕێیی دەدا ،ئەگەر بیدوینن بۆتان باس دەکات ،ئەم ھەموو حەز وخەیاڵ و نهێنی و ترس و سۆز و خۆشەویستی و ئاواتانەی ناوپۆشراون لە ناخیدا ،بەڵێ
بههاری ٢٠١٦
13 188
Analytical, academic, quarterly Magazine
لە گەڵ ئەم ھەست و نەست و بیر و ڕایانەی بە شیعر دەریبڕیوە بەرامبەر بە پیاو لە الیەنی خراپییەوە ،کەچی دواتر زۆر بە پەرۆشەوە حەز و ئەوین و سۆز و وەفا و دلسۆزی بەرامبەر بە پیاو دەردەبڕێت لەم چەند دێڕەی خواروەدا لە قەسیدەی (بەس تۆ وەرە) ئاوا راستگۆیانە دڵی خۆی ئاوااڵ دەکاتەوە و دەڵێت :ــ وەرە ،با ئەم چا تاڵەی ناو ئەم پیـاڵە نێـرجسـییەم بەو چەند کڵـۆ قـەنـدەی نیــو زارتــەوە بـخــۆمـــەوە *** وەرە با دانە دانە گوڵــە بەیبـوونـە وەریـوەکانی بـــەر پێـت بچـنــمەوە ٠٠٠ھتد * ()٢٦ *لە شیعرێکی شاعیری ناودار (فروغی فروخزاد)دا ،لە ژێر ناونیشانی (بــا ئێمە لە گەڵ خۆیدا دەبــا) ،ئەویش لەم چەند دێڕەدا ،ئەگەر بە چەندین بەرھەم و لە چەندین شیعرەکانیدا باس لە دڵ رەقی پیاو و پێشێڵ کردنی مافی ژنان دەکات ،کەچی لە گەڵ ئەوەشدا ناتوانێ دەستبەرداری ئەوین و عیشق و خۆشەویستی و بیرەوەریەکانی بێت ،ئەگەر (با) لە گەڵ خۆیدا بیبات بۆ الی ئەوی دی یان (با) ئەو بهێنێ ،کە لەو دیو پەنجەرەدا زۆر شتی ھەستەوەر ھەیە و ھەستی پێدەکات و لێوەوەی دەدوێ کاتێ دەڵێت: لەو دیو ئەم پەنجەرەیەدا شەو ھەڵدەلەرزێ و زەویش خەریکە لە گەڕان دەکەوێت لەو دیو ئەم پەنجەرەیەدا نــامـۆیەک نیگەرانــی من و تــۆیـە ئەی ھەموو لەشـت ســەوز دەستەکانت وەکو بیرەوەرییەکی بە تین لە دەسـتانی ئەویندارم نێ
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
189
بههاری ٢٠١٦
لێوەکانیشـت وەکو ھەسـتێـکـی ئەویندارمی دانێ (بــا) ئیمە لە گەڵ خۆیدا دەبــا (بــا) ئێمە لە گەڵ خۆیدا دەبـا )٢٧(* ٠٠٠ بـۆچی ھۆنراوەکانی شاعیرانی ڕەگەزی مێینە بە لوغز و گرێ یە ؟! چ وەکو قسە کردن یان بە ھۆنراوە دەربڕین دەردەکەوێ کە شاعیرانی ژن چەند ھەستەوەرن و ئاسان نین ،لوغز و گرێ و ناوپۆشراوییان زۆرە ،ھەڵبەتە ئەویش ھۆکاری خۆی ھەیە ،ئەگەر لە چەند خاڵێکدا چڕیان بکەینەوە ٠٠٠ ١ـــ پیاو کە بااڵ دەستە و دەتوانێ ماف و ئازادی ژن زەوت بکات ،پیاو لە سەرینگانە و ،ژن لە پێودانگ لە بواری کۆمەاڵیەتی و ئابووری و بازرگانی و سیاسی و ئاینی و کارەکانی دەولەت ٠٠٠ھتد ٢ــــ لە جل و بەرگ لە بەر کردن وەک پێویستە ،ژن ئازاد نییە کە بە ئارەزووی خۆی جل لە بەر کات زۆر جار داب و نەریت و کەلتوور و فەرمانی خاو خیزان و پیاوساالری بە سەرییەوە زاڵە ٠ ٣ــــ پیاو دەتوانێ ژن بکوژی یا ھەتکی بکات و لووت و گوێی ببڕێت بە ناوی سڕینەوەی پنتک و پەلەی ڕەشی شەڕەف ،زۆر جاریش ژنان لە ئەنجامی تووڕە بوون و لە دەستدانی کۆنترۆلی خودی خۆیان پەنا دەبەنە بەر خۆ کوشتن و خۆ سوتاندن و کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەھێنن ٠ *(مههاباد قەرەداغی) شاعیر و نووسەر دەڵێت( :بە پێی نۆرمەکانی کلتووری باوکساالریدا ،بە تایبەتی لە کۆمەڵـگە و واڵتە دواکەوتووەکانی رۆژھەاڵتی ناوەڕاست و کوردستانەکەی خۆمان لە سەر ئاستی خیزاندا ،چەند جۆرێک توند و تیژی رووبەرووی ژنان دەبنەوە ،بەشێک لەوانە دەچنە خانەی توند و تیژی فیزیکییەوە وەکو لێدان بە ناوی تەمبێکردنەوە کە ئەمەیان لە ئایندا جەختی لە سەر دەکرێتەوە و ھانی ھاوسەر دەدرێت بۆ لێدانی ژن و تەمبێکردنی ،بەشێکی تری دەچێتە خانەی توند و تیژی دەروونییەوە ،وەک جنێودان ،وەک الواز و گوناە تەماشا کردنی ،سوکایەتی ،زەلیلکردنی لە ناو قەفەزی جەستەی خۆیدا ٠٠٠ھتد * ()٢٨ ٤ـــ ژنان لە ھەموو کات و ساتێکدا ھەستەوەرن و بە ھەستەوە دێن و دەڕۆن و دەخەون، ھەمیشە وا ھەست دەکەن لە ژێر چاودیری دان ،کەسێک بە دواوەیانەوەیە ئەگەر وەکو سێبەریش بێت ،ناتوانن بە ئاشکرا و بە ئازادی خودی خۆیانەوە خۆشویستن و دڵداری و دۆستایەتی لە گەڵ بەرامبەرەکەیان بکەن وپەیوەندیەکانیان پەردە پۆشن ٠٠بۆیە دەبینین لەم ھۆنراوەیەی (ژاوێن شاڵی) شاعیر ،لە قەسیدەی (دەست بە ئاسمانەوە
بههاری ٢٠١٦
13 190
Analytical, academic, quarterly Magazine
مەگرە لێگەڕێ تا ئەبەد ئەم بارانەمان لە خۆشکردنەوە بگرێ !)دا دەڵێت :ــ ئاخر لە نێوان پرچی درێژی من پەنچە نەرمەکانی تۆ باڵندەی نێو قەفەس ھـەیـە *** لە نێوان لێوی من ماچی تــۆدا سـوڕتـــی حەڕام ھەیــە *** لە مەودای نێو چاوی من روانینی تــۆدا قەدەرێکی نادیار ھەیە *** لە نێوان خەفە کردن و ویستەکان اللەزاری گوزارشـتا زیندانی ســپی ھەیە ٠٠٠ھتد * ()٢٩ ٥ــــ بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی ئەو جەنگ و شەڕ و ئاشووبانەی لە نیوان تیرە و گوند و شار و شارۆچکە و لە نێوان والت و والتێکەوە و ھەرێم و ھەرێمێکەوە کە رووی داوە لە ئەجامدا قوربانی یەکەم ئافرەت بووە کە باجەکەی داوە ،بۆیە شاعیرانی رەگەزی ژن لە شیعرەکانیان پیاوان تاوانبار دەکەن بە ھەڵـگیرسانی شەڕ و نائارامی و قوڕیش بۆ ژنەکان دەگرنەوە ٠٠٠بۆ نموونە ،ئەم چەند دێڕەی (الندای)یەکانی کچانی پاشتوون ،کە نووسەر (محەمەد فەریق حەسەن) وەریگیڕاوەتە سەر زمانی کوردی بە ھەمان مەبەستی سەرەوەمان ٠٠٠ ئەی ئەو شەماڵەی وا لە دەم چیاوە ھەڵت کردووە کە یارم لێی دەجەنگێ چ نامەیەکت لە گەڵ خۆتا بۆت ھێناوەم ؟ شــەماڵ دەڵێ :نامەی خۆشەویستە دوورەکەت، بۆن بارووتی تۆپخانە و گەرد و تۆزی کاولکاریم لە تەک خۆمدا ھێناوە ٠٠ھتد * ( )٣٠
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
191
بههاری ٢٠١٦
*ئەگەر لە خاڵی ( )٥دانەبڕین ،واتە شەڕ و جەنگەکان چۆن ئافرەت دەبێتە قوربانی وەزعەکە بە تایبەتی لە الیەنی دروستبوونی زەبر و زەنگ و توند و تیژی و دەستدریژی کردنە سەر ئافرەت لە ھەتک (اغتێاب) و تاوانی سێکسی و ئابروو تکاندن و کوشتنیان یان بە دیل گرتن و بە سەبایە و جیھادی نکاح حیساب کردن ٠٠ھتد ،بۆیە مێینە بەرامبەر بە رەگەزی نێرینە بە پارێز و ھەست و گومان و ترس و پرسیار و دڵەڕاوکێ و ھەڵوەستە و سڵمینەوە بووە ،وەک ئەوەی خۆی بە نێچیرێک دانابێ لە دارستانێکا و پیاویش راوچییەکی برسی و ھەندێ جار دڕندە و هیزداریش ٠ (پەروین ھەمەدانی) نووسەر لە نووسینێکی لە ژێر ناونیشانی (دەستدرێژی سێکسی، یەکێکە لە شێوەکانی سەرکوتکردنی ئافرەتان ،کە تیایدا بە ئامار و ژمارە نموونەیەکی زۆری ھێناوەتەوە کە دەڵێت :ـــ ((ژوونیەی ساڵی ١٩٩١لە قوتابخانەی (سنت کیتـرۆس) کچان لە کینیا ()٧٠ کیژە الو لە الیەن تاقمێک لە پیاوە ھاوپۆلەکانیانەوە دەستدرێژیان کرایە سەر ،ئەم پەالمارە دڕندانەیە بوو بە ھۆی مەرگی ( )١٩کچ بە پێی راپۆرتی باڵوکراوەی رۆژنامە ناوخۆییەکان)) *()٣١ (گالیسا دلتاڤۆ) ئەو ژنە لێتۆژەرەوە لە کتێبەکەیدا بە ناوی (توند و تیژی خێزانی) دا دەڵێت(( :ساڵی ،١٩٩٤چوار ملیۆن رووداوی توند و تیژی خیزانی دژ بە ئافرەتان لە ئەمریکا روویداوە ،سەدا بیستی لە رووداوەکان برینەکانیان کاریگەر بووە)) * ()٣٢ ئەمە مشتێکە لە خەروارێک وەک نموونە دەنا هی دەستدرێژیەکانی (داعش)کانیش ماوە ئامارەکانی تاوانەکانی بەرامبەر بە ژن بخرێتە روو لە ئایندەدا ٠ *ئــــێ کە ئەم وەزعانە بەرامبەر بە ئافرەتان لە ئارا دابێ ،چۆن لە دەربڕیندا جیاوازیەک لە بابەتەکانیان بەدی ناکرێ ،کە بە شیعری ژن بناسرێتەوە ،کە شاعیرێکی ژن نووسیویەتی ؟ *(ئێدیس سۆدیر گران) شاعیرێکی ژنە ،فینلەدایی سوێدییە لە چەند دێرێکی قەسیدەیەکیدا دەردەکەوێ ،شاعیر بە دەر لە نوزانەوە و گلەییەکانی ،ئازادانە و ئازایانە دەنگ ھەڵدەبڕێت و دەڵێ :ـــ من تۆڕێکم بۆ ھەموو ماسییە چاو چنۆکەکان من پێکێکم لە شانازی ھەموو ژنان من ھەنگاوێکم بەرە و رێکەوت و وێرانیی من چرپە چرپی خوێنم لە گوێی پیاودا من ھەڵــلەرزینی رۆحـم و
بههاری ٢٠١٦
13 192
Analytical, academic, quarterly Magazine
جەستەی تامەزرۆییم و رەتکردنەوەم ٠٠ھتد *()٣٣ ٦ـــ بابەتێـکی تر کە رەنگی دابێتەوە لە شیعری شاعیرانی (ژن)دا ،مەسەلەی بە شـو دانی کچە کە ھۆکارێک بووە کە شاعیرە ژنەکان لێی بێنە دەنگ و شیعر ،ئەویش بە زۆرەملێی باوک وخاوخیزان و کەس وکاری کچ کە میرد بە پیاوێک بکات بە بێ رەزامەندی کچەکە ،یان دەدرایە پیاوێکی بە تەمەن کە بە دەیان ساڵ لە کچەکە گەورەتر بوو ،یان گەورە گچکەی پێ دەکرا (بن پشک) یان بۆ مەسەلەی فرۆشتن و شیرباوی و وەرگرتنی پارە و سامان و بازرگانی کردن بە ژن ٠٠ھتد (نەزەند بەگیخان)ی شاعیر جگە لەو بەھرەمەندییەی لە شیعردا ھەیەتی سەبارەت بە (بزوتنەوەی فێمینیزم) رۆڵێکی بەر چاوی ھەیە ،شیعرەکانیشی بەرگری لە مافی ژنان دەکات و ھەمیشە داوای یەکسانی و دادوەری و ڕەوا بوون دەکات ،بۆ نموونە لە ھۆنراوەیەکیدا باس لەو کچانە دەکات کە بە خواستی خۆیان بە میرد نادرێن ،لە پیرە مێردێک مارە دەکرێن ،گوڵی تەمەنیان دەژاکێ کە دەڵێت: دواتر سەربازێک ھاتە ناو باخچەکەم گوڵە بەیبوونە ســپییەکانمی برد و وەرزەکانمی ھەڵوەراند ئیتجا ئەوان ھاتنە گۆ و وتیان ئەمە تاوانی خۆی بوو منیان خستە ناو دەستی پیرەمێـردێـک چنگی تاریکی ڕژاندە سەر گەنجییەتیم ئۆقیانووسێکی سوور سەری کرد بە باکوورمدا *** ھێـی ھێـی ھێـی ھێـی گوڵێـکی سپی بووم لە گەڵ با ،لە گەڵ باران ،لە گەڵ عەشقدا ھاودەم بووم بای بۆر ،قورس ،ناگەھان بە بەرگی پیاوانەوە ھات کرم کرم ئەسـتێرەکانمـی شکاند و کانیەکانمی ھەڵوەراند ٠٠٠ھتد * ()٣٤ *ھەر وەھا بۆ ھەمان مەبەست لە نموونەیەکی دی چەند دێڕێک لە ھۆنراوەیەکی (سـۆزان مامـە)ی شاعیر کە لە ژێر ناونیشانی (جوملەیەک لە خەزان)دا باڵوی کردۆتەوە ،وەک
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
193
بههاری ٢٠١٦
شاعیرێکی ژن ھەستی خۆی دەربڕیوە کە دەڵێ :ــ خودایە ٠٠سـنووری جوگرافیای ژنایەتیم نەزیفی بااڵی شـکۆفەکانە کە پێش باڵــق بــوون مارە بڕان لە سـمێڵی بارووتی و لە دۆزەخــی نـەریـت ٠٠ھتد *()٣٥ *ھەر لەم بارەیەوە ئەگەر نموونەیەکی دی بخەینە بەر دیدی خوێنەران لە کۆمەڵە شیعری (لە ماسی بوون پەشیمانم) ی شاعیر (فاتمـە فەرھادی) کە لە پێشەکیەکەیدا نووسیویەتی و ئەم چەند دێڕەم لێ ھەڵبژارد کە دەڵێ( :ھەموو ھەوڵێکم ئەوەبوو کە زمان ،زمانی من بێت لە فەزایەکی ژنانــە و تاکە کەسیدا) ٠جا لەم چەند دێڕەی خوارەوەدا ئاوا ھەستی خۆی دەردەبڕێت لە مەسەلەی بە میردانی کچان بە ئارەزووی باوکان و ٠٠٠دەڵێت :ـــ لە پشت خەرمانی گەنمەوە بانگت ئەکــا ((چاو شین چاو شین)) سەوەتەی بیرەوەرییەکانت لە سەر شان دائەنێیت و بە دوای دەنگدا چاو ئەگێڕیت و ھــۆ کیژۆڵــە چاو شـینەکە ! لەو کاتەوە ئەنگوســتیلەی چاوی بـاوکــم دەســتی تـۆی کــرد بە نیشــانە لەو کاتەوە تارای بووکینیت دا بە سەرتا و لە چاوی گەورە کچانا ،بووی بە تــانـە ٠٠٠ھتد *()٣٦ ٧ــــ ھۆکارێکی دی کە شاعیرانی ژن ھەست بە نیوەیی کۆمەڵ نەکەن لە شیعرەکانیاندا ئەوەندەی پیاوان خاوەن ماڵ و مولک و سەروەتن ،لە دابەشکردنی میرات و بەشە ماڵ و مولکیشدا ،دوو بەش بۆ پیاوانە ،بەشێک بۆ ژنانە ،دوو ژن بە شایەدەک دەچن لە دادگاکان ،لە کارە سەرەکییەکانی دام و دەزگاکانی دەوڵەت زیاتر کارەکان بەر پیاو دەکەوێت ،ژن رێژەکەی لە خوار پیاو دایە ،ئەگەر چی لەم سااڵنەی دواییانەدا ھەندێ لە پۆستە بااڵکان بەر ژن کەوتووە ،بەاڵم ئێستاش لە گەڵدا بێ دیکتاتۆریەتی پیاو وەک سیستەمێکی تۆلیتاریدا پەیڕەوی ھەیە ،ئەرکی بە خێو کردنی منداڵیش ھەر لە ئەستۆی ژناندایە و زۆر جاریش لە الیەن پیاوەکانەوە وتەیەک دوو پات دەکرێتەوە ،ئەویش ئەوەیە بە ژن دەڵێن (بگەڕێوە نێو چێشتخانەکەت) ٠
بههاری ٢٠١٦
13 194
Analytical, academic, quarterly Magazine
(گالیسا دلتااڤــۆ) ی نووسەر دەڵێت :ــ ((لە بەر ئەوەی ماڵ ئەو شوێنەیە کە لە ژێر دەسەاڵتی پیاو دایە ،جێی سەر سوڕمان نییە ئەگەر پیاو وا ھەست بکات جێگەی ژن ماڵەوەیە ،ئەگەر بۆ کارکردن بچێتە دەرێ، ئەوە پیاو تووشی ئیرەیی و بێزاری دەکات ،لە ھەر ھەمووی خراپتـر ئەوەیە کە کرێیەک وەردەگرێ زۆر لە کرێی پیاو کەمترە ،ئێستا وا بزانە تۆ قوربانی کاری دەستدرێژیت، ئەگەر ماڵ بەجێهێشتنت لە بەر دەمدایە و بێ النە بیت ،دەبێت خەمی مناڵەکانیشت بخۆیت) * ()٣٧ بۆ نموونە (چنوور نامق) شاعیر کاتێ ھەستی مێینەیی و شوناسی خۆی دەردەبڕێت کە ژن چەند نائازادە و بە دەستی پیاوەوە دەچەوسێندرێتەوە ،دیارە زۆرینەی ژنان ئەم ھەستەیان لە ناخدا داخوون بووە ،لەم ھۆنراوەیەیدا دەڵێ :ــ باسی سەربەستیم بۆ مەکە و بە دەستە بەڕەڵاڵکانی رۆییین کلـی چاوم مەفـڕێنە ھێشتا ئاسۆی فڕین دوورە و ئاشنا بوونم لە رۆخی دیلێتیی جاراندا شاردۆتەوە ھێشتا لێوم لە جێـی ســووراو تامی وشە پچڕ پچڕەکانی پێش ئازادی دەدا ٠٠ھتد * ()٣٨ ٨ـــ سەبارەت بە خوازبینی کچان کە لە چاوەڕوانیدا وەک ئەوەی لە وێستگەیەک دانیشتبن کەی قسمەت دێ ،ھەڵبەتە ئەم چاوەڕوانیە وەک کێشەیەکی دەروونییە بۆ رەگەزی مێینە بە تایبەتی لە نێو کۆمەڵـگەی ئێمەدا کە تاکو ئێستاکەش بە شێوەیەکی فراوان بوونی ھەیە ،چونکە بۆی نییە کچ یان کۆڕ بە خواستی خۆیان ھاوسەرگیـری بکەن کە لەوەشدا (یەکەم ھەنگاو هی کوڕ بووە ٠٠نازی کچی ھەڵـگرتووە) ،ھەڵبەتە ئەم وێستگەیە ،ئەم ئەم بەخت و نەخت و چاوەڕوانییە ،پڕ لە مەینەت و ئازارە ،کەی دێ ٠٠کەی دێ ٠بۆ ئەم مەبەستەش دەبینین (ئەکرەم قەرەداغی) ئاوا بیر و بۆچوونی خۆی دەردەبڕێت لە ژێر ناونیشانی (دوو کێشەی ژن لە واڵتی ئێرەدا) دەڵێت :ـــ (بەشێکی زۆری ئەو کچانەی پلەی خوێندن تەواو دەکەن ،خۆیان بەر بەستن لە بەر دەم ئەو کوڕانەی دەیانەوێت ژیان ھاوسەریان لە گەڵدا دروست بکەن بە ھۆی ئەوەی کە ھەر یەکەیان لە خەیاڵیی خۆیدا نموونەیەکی تایبەتی بۆ ئەو کۆڕە کێشاوە کە دەیەوێت ھاوسەری لە گەڵدا بێکبهێنێت، لە بەر ئەوەی بەشی ھەرە زۆری ئەوانە رەفز دەکەنەوە کە بەرەو ڕوویان دێن و ھەر یەکە
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
195
بههاری ٢٠١٦
بە بیانوویەک ،بەاڵم ئەمە تا سەر بەردەوام نابێت ،بویە کاتێک دەگەنە تەمەنێک ئیتر داواکارەکان نامێنن و خۆشیان ناگەن بەو نموونەیەی لە خەیاڵیاندا دروستیان کرد بوو ٠ ھەر وەھا لە مەسەلەی (ریزبەندی)یشدا دەڵێت: تا ئێستا لە زۆرێک لە خیزانەکانماندا ئەو نەریتە دواکەوتووە ھەر ماوە کە دەڵێن تا کچی گەورەتر شوو نەکات نابێ کچی دواتر شوو بکات ،لەوانەیە وا رێکبکەوێت کە خوازبینی کچە گەورەکە نەیەت بەوەش کچەکانی تر دەمێننەوە) * ()٣٩ *کەواتە دیسان دەگەڕینەوە سەر وێستگە و چاوەڕوانی کەی دێ ٠٠٠ (تریفە دۆسکی) شاعیر ،لە ھۆنراوەی (سێ نامەدا)دا ،لە نامەی دووەمدا دەڵێت :ــ کەنگـی دێ ھێـی سنۆرێ زەمەنی د گەل من ب گولێن عومر درێژ بشکێنی ھەناسان تێکەلکەین وەک رەنگین تابلۆیەکا ھەرزەکار بفڕین بتنێ چ دوو بێ باڵ ،بێ ھزر ،بێ کەلەخ ،بێ تپل بتنێ ئەز دناڤـ تـەدا بتنێ تـۆ دناڤـ منـدا بچین سەمایەکا بلەز بکەین فریشتە ،ستێر ،ھەور ،ئاسمان ھەمـی تەماشەڤانێن مەبـن ئەم ژی دوو سەماکەرین دین بین کـەنــگــــــــــی دێ ھێـــــی ٠٠؟ ٠٠٠ھتد * ()٤٠ ٩ـــ شاعیرە ژنەکان لە بەر شەرم ترس و عەیبە و لێپرسینەوە و داب و نەریت و کەلتوورەکەیان ،ناتوانن ناخی خۆیان بە تەواوی دەربڕن و خاوەنی دەنگ و رەنگی ژنانەی خۆیان بن وەک پێویستە ،باس لە غەریزە و ھەست و ئەوین و عیشقێکی پاک و یان ئیرۆسیەت و ئیرۆتیک و گیانی تێنوویان بکەن لە ھۆنراوەکانیاندا ،بۆیە نەبوونی ئەو بوارە بە ئازادی دەربڕین کێشەی دەروونی و ھەستەوەریان تا ئاستێکی زۆر چەکەرەی کردووە لە نێو گیان و ژیانیان کە بە دەستە و نەزەر و ھەڵوەستە بن بەرامبەر بە پیاوان ،زۆر جاریش ئاڵۆز و گۆشە گیـر و خەمۆکی ،ھەمیشە ناتوانن رۆحی خۆیان بەراو کەن ،نهێنیەکانیان پەردە پۆش و نایدرکێنن ،واتە ئەو ژنە شاعیرەی ئەو دیو پەردە و پەنجەرە و نێو قەپێلک ،کە نەیتوانیوە ناخی خۆی بە ئازادی دەربڕێ و تیکەڵی نێو
بههاری ٢٠١٦
13 196
Analytical, academic, quarterly Magazine
کۆمەڵ و رەگەزەکەی ئەوی دی بێت ،من ناڵێم ھەموو ،بەاڵم زۆرینە تا ئێستاش قوفڵی زمانیان نەکراوەتەوە ،ئەم ھەموو حەز و ئارەزووە و حەڕامبووانەی لە دڵ مێشکیاندا بە شاراوەیی ماوەتەوە ،جار جار وەکو تیشکۆ و ترووسکێک ئەگەر خۆ دەربخات ٠ئەوەتا (فرۆیــد)دەڵێ( :دەتوانین لە پشتی پەردەی قەدەغە کردنەوە ھێزی حەز کردن لە حەڕامکراوەکان ببینین) * ()٤١ *بۆ بە دیار خستنی ھەمان مەبەستی سەرەوەمان ئەگەر وەک نموونەیەک بخەینە روو لەم چەند دێڕ شیعرەی شاعیری عەرەب (ئەمەل ئەلجبوری)دا کە ژنە و لە ژێرناونیشانی (حیجابی نهێنییەکان)دا دەڵێ: نهێنی جانتاکان ،پڕە لە شوێنەواری دزراو نهێنی خیانەتێـکە لە پریاسکەی گـرێدراودا نهێنی ئەو ژنە شەرمنانەیە کە لە تاریکیدا خۆشەویستی دەکەن نهێنی بۆن وبەرامەی نانێکی گەرمە بۆ مەعیدەیەکی برســی ٠٠٠ھتد * ()٤٢ *ھەر چەندە شاعیرانی ئافرەت ،خەون و خورافات و فاڵ و نووشتە و سیحر و ئەفسانە و خوێندنەوەی بەخت و رمڵ ھەڵدان و خەیاڵی پڕ و پوچ رەت دەکەنەوە ،خۆیان بە دوور دەگرن لەو مەسەالنە ،بەاڵم ھەتا ئێستاش بە رێژەیەکی ئێجگار زۆریش ئەم بڕوا پێبوونە لە نێو رەگەزی ئافرەتاندا بە شێوەیەکی گشتی زۆر زۆرە و ،ھۆکارەکەیشی پەیوەستە بە سرووشتی ئافرەتان کە لە حاڵەتی چاوەڕوانی و ئایندەخوازیان ،وەک لە پێشدا ئاماژەمان پێکرد لە وێستگەی چاوەڕوانی و کەی دێ ٠٠ئەوەتا لە دەقێکی شاعیر (ژوان ئاوارە)دا ،ئەم واقیعەمان بۆ دەسەلمێنێ لەم چەند دێڕەی خوارەوەدا کە دەڵێ: ژنە فاڵچیەکەی ھاوڕێم دەیگوت (بەر لە تۆ ژنێـکی تر) لە بەر دەم وەرزە ساردەکانی عەشقدا و لە سەر دوواھەمین پلیکانەکانی غوربەتدا لە چاوەڕوانــی پیـاوێـکدا ببوورە لە چاوەڕوانی کەسێـکدا بەر لەوەی گوڵە سپییەکانی ئەکاکیا ورد بکا و بەر لەوەی عەورەتــی ئەسـتێرەکان لە نیـگاکانیدا زەخرەفە بکات ٠٠٠ھتد
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
197
بههاری ٢٠١٦
یان دەڵێت: من خـــەونم دیــوە کەســێ دێ کەســێ دێ ٠٠کەسێکی تر کەسێکی بـاشــتـر ٠٠٠ھتد *()٤٣ ١٠ــــ کەرەستەیەک لە کەرەستەکانی شاعیرانی ژن (فرمێسکە) ھەڵبەتە ئەو توند و تیژییەی بەرامبەر بە ئافرەت ئەنجام دەدرێ ،کۆژان و ئازارەکانیان لە دڵ و دەروونیاندا جینگڵ دەدا و لە ھەڵچووندا ئەو فرمێسکە گەرمانە کە ھەمیشە ئامادەیە و بە گوڕ دێتە خوار بە سەر گۆناکانیان ،ئەی چۆن دامرکێنەوە ؟ ٠٠٠فروغی فروخزادە دەڵێت( :ئەگەر نەگریامایە دەخنکام) ،دیارە ئەم الوازییە و دەستە و ئەژنۆیەش وەکو خۆی نەماوە، وردە وردە بە بنیاتنانی کۆمەڵـگەیەکی شارستانی و بەرگریکردن لە مافی ئافرەتان و دەستەبەر کردنی ئازادییەکان ،گۆڕانکاری بە سەر ئەم کەم دەسەالتدارییەی ژنان دادێ و ،بوونیان لە گۆڕەپانی بکـەر و کارادا لە بەرەو پێشچووندایە ،فرمێسکە ناچارییە ڕژاوەکانیان کەمتر دەبێتەوە ٠ (فرمێســـک مســتەفــا) لە ھۆنراوەیەکدا دەڵێ ٠٠٠ تــــــــۆ دڵـــرەقـیــت دەمـوەرێنیــت بــــــــــا دەمهێنێتـەوە بـــــــــــــــۆ الی تــــــــــــۆ بــێ تــۆیــی ســـــڕم دەکــــــات بــەفـــــــــــر دەمباتــەوە بـــەر پـەنجەرەکـــــــــەی تــــــــــــــــــۆ بــــــــــێ باکیـــت دەمـــگـرێــنــێـــت باران لە دڵمدا دادەکــــاتـەوە ســـــەر ئـەشـــــــــــقی تەنیا تــــۆ )٤٤(* ٠٠٠ ١١ـــ (ئاوێنە) بۆ رەگەزی مێینە کات کوژە و وەاڵمی رۆژانەی پرسیارەکانی ئافرەتان دەداتەوە ھەمبەر جوانی و گۆڕانکاریەکانی و ھەمیشە ئامادەیە لە ئاست وەدەر خستنی
بههاری ٢٠١٦
13 198
Analytical, academic, quarterly Magazine
جوانی و رووخساری ژنانی بەر دەمی ،ئاوێنە لە مۆنۆپۆلـکردن و کۆنتـرۆلـکردنی ئافرەتان کەم تەرخەم نەبووە ،بۆیە ئاوێنە لە زۆربەی شیعرەکانی ژنان بوونی ھەیە ٠ *پیکاسـۆ دەڵێت (ئەگەر ئاوێنە نەبووایە ھەمیشــە خۆم بە گـەنـج دەزانــی )٠ *برناردشـــۆ دەڵێت (ئەگەر ئافرەتێک ئاوێنەیەکـی شــکاند ،ئەوە بزانە کە تەمەنی الوێتی بــە ســەر چــووە )٠ لە قەسیدەیەکی (ئــەرخــەوان)ی شاعیردا ،بە ناونیشانی (منی ژن ،تۆی پیاو)دا ،لە لەم چەند دێڕەدا دەڵێت: تــۆ پیــاوێـکی لــە عــەقــڵ نیوەی کـــاتت لـە بــەر دەم ئینتـەرنێتـا بە ســــەر ئـەبـەی منیش ژنێـکـم لـە جــوانـی نیـوەی تــەمــەنــم لـە بـەر ئاوێـنـەدا بــە ســــەر ئـەبـــەم )٤٥(* ٠٠٠ *لەو چەند خااڵنەی سەرەوەماندا کە ئاماژەمان بە چەند نموونەی زیندووی شاعیرە ژنەکان کرد ،کە بۆچی ئەو وشە و دەستەواژنەی بە کاریان ھێناوە (ژنانەیە) لە پاڵ نیشاندانی ھەم زۆڵم و پیاوساالری و چەوساندنەوەیان و پێشێل کردنی مافەکانیان، کەچی وایان نیشانداوە کە بە بێ پیاو ھەڵناکەن و ھەمیشە خۆشەویستی و دلسۆزی خۆیان دەردەبڕن بۆ رەگەزی ئەوی دی ٠ (سیمۆن دۆ بـۆڤـوار) ئەو ژنە فەیلەسـووفە فەڕەنسـیە لەو باوەڕە دایە (پیاوان ژنانیان خستۆتە شوێن (ئەوی دی) و ،لە یەک ئاسۆدا دایانناوە ،هیچ دانپیانانێکی پۆزهتیڤیان نییە بو (ئەوی دییە)دا ،ئەگەر مێینەیەتی قۆناغێک لە دەسەاڵتی بە خۆیەوە دیبێت وەکو لە ھەندێک ئایینە دێرینەکان و لە بوونی خوداوەندە مێینەکان و خواکانی جوانیدا دەبینین ،بەاڵم ئەمە بە مانای ئازادی ژن نایەت ،بەڵکو جۆرێکە لە بەتاڵـکردنەوەی ژن و مرۆڤـایەتیش مانای ڕاستەقینەی خۆی )٤٦(* ٠ *جــا (کەژاڵ ئیبراهیم خدر)ی شاعیریش سەبارەت بەو ناجوری و پێكهاتەیەی خوڵقاوە بە شیعری ناو نیشان (بە پێنووسی ژنێک) ،بەم چەند کۆپلەیەی خوارەوەدا ھەستی خۆی دەردەبڕێت: سەیرە من گوڵم و تــۆ ھەنگیـت ھەنگ لە پێناو گوڵـدا گیان دەبەخشـێ من لە پێناو تــۆدا تیـرۆر دەکــرێـم
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
199
بههاری ٢٠١٦
ژن لـە رووبارێـک دەچــێ نـە (تێنووێـتـی)یان لـێ دەشــکێ ،نە کـەم دەکـات بەاڵم کامتان دەتـوانن مەلـەی تـیـا بـکـەن و نەخنـکێـن *** ئــاواتـم بـــــوو تــۆ ژن بوویتایە و منیش پیـاو بەاڵم جیاوازییەک نەبــوو ئەو کـاتە من تــۆم دەچەوسـاندەوە )٤٧(* ٠٠٠ *لە گەڵ ھەموو جیاوازییەکانیشدا عیشق و ئەوین ،لەمپەرەکان دەسڕێتەوە ٠ وەک لە پێشدا ئاماژەمان پێکرد لە شیعری شاعیرانی ھەر دوو رەگەز ئاساییە شیعرەکان بە ناوەڕۆک مێینەیی و نیرینەیی لێ بە دیار بکەوێ ،ئەگەر چی لە ھۆنراوەکانی ژناندا زیاتر باس لە مافی زەوتکراو و پیاوساالری و کێشەکانیان دەکەن ،بەو پێیەی ھەست بە زولم و مەغدوریەتی خۆیان دەخەنە روو ،بە شێوە گشتیەکەش کە ئافرەت ئەو مەخلوقەیە زیاتر لە پیاو پەیوەستە بە سۆز و ئەوینی راستەقینە و عیشقێکی پاک ،بەو مەرجەی بگاتە راستیەک کە بەرامبەرەکەی یان بڵێین دڵدار و ئەویندارەکەی راستگۆیە و لە دڵەوە خۆشی دەوێت ،لە ھۆنراوەکانیشی بە دیار دەکەوێت تا چەند سووتان و خۆشەویستیەکی قووڵ ھەیە ،بە شێوە گشتییەکە ،ژن لە ژیانیدا ھەمیشە ھەست بە بۆشاییەکی گەورە دەکات ،تەنیا بە برادەرێک ،دوستێک ،دڵدارێک ،یان ھاوسەرێک ،ئەو بۆشاییەی ژیانی پڕ دەکاتەوە ،وەک چۆن لە ھۆنراوەدا دلسۆزی تا ئاستی ئامادەیی خۆ بەخت کردن ھەیە بەو وشانەی دەریدەبڕیت ،بە کردەوەش سەلماندوویەتی ،بە ھەزاران ئافرەت کەس وکار و خاو خێزانی جێهێشتووە و رەدووی ئەویندارەکەی خۆی کەوتووە ،یان بووە بە قوربانی و کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە ،ھەر دوو ڕەگەز ئەگەر لە گەڵ یەکیش ھەڵنەکەن و ئەو جیاوازیەش ھەیە بەاڵم بە بێ یەکتـر ھەڵناکەن و تەنیایی ھەر بۆ خوای گەورە باشە، پیاویش بە ئافرەتەوە جوانە و کاریگەری ئافرەتە وای لێ دەکات کە ببێتە داھێنەرێک، *مەکسیم گۆرکی راستی فەرمووە (لە پشت لە ھەر پیاوێکی مەزندا ژنێک ھەیە)٠ *ئەراگۆن لە ناو چاوی ئەلیزەدا ھەموو دنیا دەبینێ ٠ *شیعرەکانی نالـی نانێکی ڕەق بوو ئەگەر (حەبیبە) نەیڕشاندبووایە ٠ *ئەو شینەی نەزار قەبانی بۆ بەلقیسی کرد ،جیھانی پڕ ھەور و باران کرد ٠
بههاری ٢٠١٦
13 200
Analytical, academic, quarterly Magazine
*مەولەوی ،شاخی (بەمۆ)ی بە شیعر گوڵڕێژ نەدەکرد ئەگەر عیشقی (عەنبەر خاتوون) ی لە پشت پەڕامووچەکەی نەبووایە ٠ *لە ژێر رۆشنایی چاوانی (پیاتریس)یش بوو (دانتی) توانی گەورەترین شاکاری جیھانی بەرھەم بێنی و (کۆمیدیای خواوەند)ەکەی پێشکەش بە سەردەمی خۆی و نەوەکانی دوای خۆی بکات ٠ *(فەرھاد)یش شاخی بێستوونی بنکۆل نەدەکرد ئەگەر ھێزی عەشقی (شیرین) قوڵینگەکەی پڕ خوێن و وزە نەکردبا ٠ *(وەلی دیوانە) دێوانەیی لێ نەدەھات ئەگەر گڕی مۆمی (شەم) باڵی پەپوولەکانی ناخی نەسووتاندبایە ٠ *ئەوەتا عیشقی (ھۆڵدرین و سۆزان) (لیدیا و ماتیس) (ئۆلغا و بیکاسۆ) (سارتەر و لینا زۆنیتا) (پۆل ئێلوار و گاال) (مەالێی جەزیری و سەلـما) (مەم و زین) (خەج و سیامەند) ٠٠ھتد بەڵێ بە ھەمان پێوەر و زیاتریش ،لە ھۆنراوەی مێینەدا ھەست و ڕەگ و خوێن و سووتان و ئەوین و خۆ بەختکردن و وەفا و دڵسۆزی و عیشق وقووڵبوونەوەی ھەیە بۆ ئەوی دی ٠ *(حەیات مەجید پەرخی) شاعیر لە قەسیدەی (پیاوێک لە مندا سەما دەکا)دا دەڵێ: پیاوێک لە مندا سەما دەکا پەنجەکانی دەئاڵێنێ لە پەنجەمەوە بە خۆی و سێبەرەکەیەوە ھەڵدەزەنێ بە بەرۆکمدا تا کوشتنی تەنیایی خۆی ،بە منێک دەسپێرێت شەرمنتر لە تکە تکی توانەوەی چلوورەی گوێسەوانەی تەمەنێ لە تەنیاییم ٠٠٠ ،ھتد * ()٤٨ *یــان (سـمین چایـچـی) شاعیر ،لە ھۆنراوەی دیــاری ٢دەڵێت: ھاتیتەوە و بۆمت ھێنا عەترێکی تایبەتی ،خۆش بوو بەاڵم هیچ عەتر و گواڵوێ نادا بۆنی ھەناسەی تــۆ ***
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
201
بههاری ٢٠١٦
ھاتیتەوە و بۆمت ھێنا ئەڵـقـەێ و ملوانکەیەک زێڕین نامەوێ زێڕ و عەتر و گوڵ ھەر تۆم دەوێ لە باتی ژین ٠٠٠ھتد * ()٤٩ *نەک ھەر ژن ،شاعیرە پیاوەکانیش بەرگری لە مافی ژنان دەکەن بە ھۆنراوە و نووسینەکانیانەوە ٠ *ژن لە الی پیاوانەوە بە چەند جۆرێک تەماشا کراوە و مامەلەی لە گەڵدا کراوە ،ھەر وەھا بە چەندین قۆناغی جیا جیا تێپەر بووە لە مێژووی ژیانی سەردەمەکان و ساڵ و مانگ و رۆژەکان ،لێرە و لەوێ ،دیارە لە واڵتە دوا کەوتووەکان و والتە پێشکەوتووەکان، لە نێو خێڵ و بیابان و الدێ و گوند و شارۆچکە و شارەکان ،لە ھەر شوێنێک لە شوێنەکان ،بە پێی رێژەی عەقلیەتی کەسەکان و دانشتوان و کەلتوور و داب نەریت و ئەو جێگایانە یان ئەو ھەرێم و واڵتانە ،رێز و پایە و جیاوازیەکان ھەبووە و ھەیە ،بە شێوەیەکی گشتی لە الی شاعیر و رۆشنفکر و نووسەران و ھونەرمەند و عەقـلـمەندان پتـر بایەخ بە ئافرەتان دراوە و رێزی زیاتریان لێ گیراوە و نەک ھەر بە نیوەی کۆمەڵ بگرە لە الی ھەندێکیان بەھا و گەورەییان لەو رێژەیە زیاتر تێپەڕی کردووە بۆ نموونە (عەبدوڵاڵ پەشـێو) شاعیر ،لە شیعرەیدا دەڵێت: لە بن کۆمەی خۆڵـەمێشدا تۆ ژیـلەمـۆی گەشـی خولیـای لە گێـژەنی تاریـکیـدا تۆ بریسـکەی بەفـری چیـای لە بیابانا ،ھاژەی چەم و لە نەھاتا ،ھەڵمی نان و لە غوربەتا ،داڵدە و پەنـای کلیلداری بەھەشـتی تـۆ تۆ نەک نیوە ،ھەموو دنیای )٥٠(* ٠٠٠ (بێکەس حەمە قادر) ی شاعیریش لە ھۆنراوەی (ژنێک ھەمیشە وەک سێبەر بە سەر سەرمەوەیە دەڵێ: لە دونیای من ،هیچ شتێک لە تۆ گرانبەھاتر نییە ،ئەی ژن
بههاری ٢٠١٦
13 202
Analytical, academic, quarterly Magazine
ئەی لە ھەموو ئەفسانەکان گەورەتر ئەی نیشتمانی من بە تـۆوە کۆیلەیەکی سەربەست و سەربەستێکی کۆیلـەم کە تۆ دیار نیت ،دەڕوانمە رووخساری ئاوێنە کە تۆ دیار نیت ،ھەموو ھەستەکانم پێم دەڵێن تۆ ھێشتا دوور نیت ،ئەی ژن تۆ لە گەڵمـی لە ھەموو شوێنێک نە کات و نە زەمەن دەڵێی ســێبەری لە کاتی درەوشانەوەی ھەتاو لێم جیا نابیتەوە )٥١( * ٠٠٠ *بەڵێ ئافرەت وەکو دایک ،خوشک ،دەستگیران ،ھاوسەر ،شێرەژن ،ئاودەنگ و ئاوەدانی ،خیزان و نیشتەجێیی ،رێکخەر و تەواوکەری ژیان ،نێوانگیر و ھێورکەرەوە، جوانی و سۆز و ناسکی ،چێژ و ئەوین ،پارسەنگــ ،کانی ،خێر و بێر ،زاو زێ و خاکێکی بە پیت و بەرھەم ،تەڕێتی لە بیابانی وشک و برینگ ٠٠ھتد ٠ ئەوەتا (ناسح حوسێن سلێمان)ی نووسەریش ئاوا باس لە ئافرەت دەکات( :مروڤی کۆن ھەمیشە ویستوویەتی ھەموو شتێک بەر جەستە بکات ،بۆیە ئەفسانەی سۆمەری و ئاشووری و گریکی و رۆمانی ،دەیەھا ئەفسانە و داستانی تر ،لەھزر و بیری خۆیاندا زەوی دەکەن بە (مێینە) و ئاسمان بە (نێرینە) ،ئەم بەر جەستە کردنە جۆرە لێکدانەوەیەکی ھزری مرۆڤایەتی بووە بۆ ئەو دیاردە و بوونەوەرانەی کەوتوونەتە بەر چاوی ئەو کات، ھەر لەم ئەفسانەوە تاکو ھزری پۆسـتمۆدێرنزمی جیھانی ،ئەمڕۆ چەمکی (ئافرەت) لە ھەموو چەمکێک پتـر بە مێینە نیشاندراوە (ھەق ،جوانی ،زاوزێ ،خێر و بێر ،شوێن، خاک ،بەھرە ،بەخشین )٠ئەمانە ھەموویان رەنگدانەوەی پارچەیەکن لە پارچەکانی ھونەر ،نەک رەنگدانەوەی تاوان و رووتبوونەوە ٠ جەاللەدینی رۆمــی دەڵێت( :ئافرەت تیشکێکە لە رووناکــی خودا) (ئیبن عەرەبی)یش دەڵێت (حەق بە تەواوی لە ئافرەتدا دەبینرێت) لە ئاینە کۆنیننەکانیش ئافرەت بایەخێکی گرنگی ھەبووە ،بووە بە خواوەند ،واتە لووتکەی دەسەاڵتی رەھا بۆ زاوزێ و جوانی ،بەھرە بەخشین ھەر لە خواوەندی (ئیناتا)ی عەشتار و (ئەستەر) ی تەورات و (ئەفرۆدیت)ی گریکی و (ڤینۆس)ی رۆمانیەوە تا دەگاتە (کاووشکا)ی ھۆرییەکان ،ئەمانە ھەموویان ئافرەت بوون ،ھەر یەکەیان دیاردەیەکی ژیان بوون ،بەم
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
203
بههاری ٢٠١٦
شێوەیە بەر جەستە کراوە )٥٢(* ٠ *شاعیر لە شیعرەکانیان و نووسەر لە نووسینەکانیان و ھونەرمەندان لە کارە ھونەرییەکانیان ٠٠٠ئافرەت دەکەنە سـیـمبۆل و خۆراکی رۆح ،جوانیان ،ناسکی و لەنجە و الر و خەند و وتە شیرینەکانیان و جەستە و رووخسا و چپە و جلو بەرگی ئاڵ واڵ و، رەنگ و دەنگ و پووزی گۆشتن و لەرەی مەمک و ٠٠٠ھتد ،بە پیاھەڵدان و ستایشکردن و وێنا کردنیان و بوونیان بە خوانی دیدگایی و رەوینەوەی غەریزە و بەراو کردنی تێنووێتیان ،بە جۆرێک دەنگی ناڕەزایی و تووڕەیی لە واڵتانی رۆژئاوا بە تایبەت لە الیەن ئافرەتانیانی ئەوێی لێ کەوتۆتەوە ،تا گەیشتۆتە ئاستی ئەوەی کە ھەندێک لە ئافرەتانی ئەو واڵتانە لە رێکخراوەکانی شارشتانی و فێمێنستی دەنگ ھەڵبڕن و ســکااڵ تۆمار بکەن بەو ناوەی کە بۆچی ئافرەت ببێتە کااڵ و خۆراک و خوانی چاو و جەستە بۆ بەراوکردنی چێژ وەرگرتنی پیاوان کە لە الیەن شاعیران و نووسەران و ھونەرمەندان ئەم پرۆسەیە بەردەوامی ھەیە ،بەو شێوەیە ئافرەت لە بابەتەکان و ھەتا لە پەیکەر و تابلۆکاندا ئاوا تەوزیف بکرێت ،بە دەر لە الیەنی رەچاو کردنی ئافرەت کە هیچ جیاوازیەکی لە گەڵ پیاواندا نییە لە الیەنی مرۆڤایەتی وەک مرۆڤـ و ڕەگەزێکی کارای ئەکتیڤی نێو کۆمەڵ و یەکسان لە ماف و ھاوژینێتی ،بە تایبەتی ھەندێک جاران ئافرەت وەک جەستە و رووتەنی و سێکس لە شیعر و نووسن و وێنە و پەیکەرەکان نیشان دەدرێن ٠ * لە گەڵ ئەوەشدا کە دەنگی ناڕەزایی ھەیە لەم باریەوە بە تایبەتی لە الیەن ھەندێک لە ژنانی ئەوروپا کە پێیان وایە ئەم ستایشکردنە و ئەو پیاھەڵدانەی شاعیرە پیاوەکان بۆ ژنان دەیکەن ،جۆرێکە لە سووکایەتی پێکردن ٠٠بەاڵم مەرج نییە ئەم بیر و بۆچوون و ڕا و سەرنجانە گشتگیری بێ ،چونکە بە شێوەیەکی گشتی ئافرەتان خۆیان ئارایش و جوان دەکەن و قەت پێیان ناخۆش نییە بە بەژن و بااڵ و جوانیان ھەڵدەن ،بەاڵم لە سنووری ئاداب و ئەخاڵق دەرنەچێ ،دەنا ئەم پیاھەڵدان و ستایشکردنە جۆرێکە لە بایەخ پێدان وخۆشەویستی و ئیعجاب و گەورەییەک کە بە ئافرەت دەبەخشن ٠ شاعیری ناودار (ئەدۆنیس) لە شیعری (یادەوەری ـــ شوناس ــ مۆرک)دا دەڵێت: ژن ،بە دەم عیشقەوە سەما دەکات ،دەفڕێت کەچی بۆ جارێکیش نەیپرسیوە: ئەوە منم بە کۆت و پێوەندەوە سەما دەکەم ئەوە منم لە قەفسـدا دەفڕم ؟ *** خەمەکانی ژن ،جووتێک چاویان ھەیـە
بههاری ٢٠١٦
13 204
Analytical, academic, quarterly Magazine
تەنها فرمێسـک دەیانبینن ٠٠ھتد * ( )٥٣ (قوبادی جەلی زادە) ی شاعیریش لە شیعری (تەنیا ژن)دا ،ئاوا ھەستی خۆی دەردەبڕێ کاتێ دەڵێت: خۆزگە تەنیا ژن ،ژن باخەوان دەبوو دڵنیام ٠٠پەرژینیان لە سۆز ھەڵدەچنی زیکزیکەیان فێری مۆزیـکا دەکرد خۆزگە ژن ،تەنیا ژن باخچەوان دەبوون کە لە درەختێک تووڕە دەبوون بە فرمێسک ،گەاڵکانیان تەڕ دەکـرد گەاڵساالری بکردایە ،گوڵێک بە مەمک ھەڕەشەیان لێ دەکرد ئەوساکە ھەنگ نەیدەزانی شیلەی گوڵ ھەڵمژێ ٠٠یا شیلەی مەمک )٥٤( * ٠٠٠ *کاتێ شاعیرانی ڕەکەزی نێرینە لە شیعرەکانیاندا ،لە غەزەل و پیاھەڵدان و قوڵبوونەوە تا ئەو پەڕی خۆ بە قوربانکردن و داشکاندنەکانی نەفسیەتی خۆیان یان بڵێین موبالەغە کردن ،یان سۆز و ناخێکی بێ پەروای ھەڵچوونێکی کاتی ،وایان لێ دەکات شیعرەکانیان ببێتە جێگای متمانە پێکردنی بەرامبەرەکیان و خوێنەران ،کە تا چەند سووتاو و دلسۆزن بۆ ئەوین و عەشق و خۆشەویستەکانیان ٠٠٠قوربانی تۆزی رێگەتم ئەی بادی خۆش مروور ٠٠٠دیارە ئافرەت لە جۆشدانی کورەی دڵی پیاوانی بەھرەدار و بلیمەت و داھێنەر ،داینەمۆی وزە بەخشین و ھێزدار کردنیەتی ،ئەگەر نا ھۆنراوە و نووسینەکانیان وەک بیابانە وشک و برینگەکان تەڕیەتی لێ بەدی ناکرێت ٠ *نووسەری ناودار (ھاشم سالح) دەڵێت: (ئایا رۆڵی ئافرەت لە جۆشدانی پرۆسەی داھێنان الی پیاوانی بەھرەدار چییە ،بە تایبەتی الی پیاوە بلیمەتەکان ،بە شێوەیەکی خێرا دەتوانین بڵێین پیاوە بلیمەتەکان دوو ھەڵوێستیان بەرامبەر بە ئافرەت ھەیە ،یا بایەخدانی زۆر ،یاخود پشتگوێخستنی زۆر ٠٠ بۆ نمونە زۆر دەگمەن ژیانی شاعیرێک ھەبێت خۆشەویستیەکی شێتانە یان حەزلێکردنێکی سەرگەردانانەی تێدا نەبێت ،زۆر جار ئەو خۆشەویستییە رۆڵێکی گەورە دەگێڕێت لە بەخشینی بەھرە بە شاعیرەکە و دەرکەوتنی بلیمەتییە خەفەکراوەکەی ٠
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
205
بههاری ٢٠١٦
لە جێگایەکی تردا دەڵێت: (پێدەچێت ھەندێ لە خانمە شۆخ و شەنگ و جوانەکان ،رۆڵێکی سیاسی یان تەنانەت رۆڵی ھەواڵـگریان بۆ بەرژەوەندی دامودەزگاکانی سۆڤیەت گێڕا بێت ،لەو چەند جوانە ئەو جاسوسە ناسک و نازدارەی وەک ئاوریشم لە نێوان ھەر دوو دەسـتتدا دەخزێت و لە یەک کاتدا ھەم ژەھرە و ھەم ھەنگوینت دەداتێ، ـــــ الی کەس شاراوە نییە ئەلیزا کە عەقل و دڵی (ئاراگۆن)ی نەھێشتبوو ،لە الیەن ناوەندەکانی فەڕەنساوە تومەتی ئەوەی خرا بووە پاڵ کە سیخوڕی روسیایە ،لە ڕاستیدا ئەوە ئەلیزا بوو ھاوسەرەکەی خۆی ھێنایە ناو حزبی شوعیەوە ،پێشتـر ئەراگۆن کەسێکی سوریالی بووە و مانای زەبت و رەبتی نەزانیوە، ــــ ھەر لە الیەنی سۆزدارییەوە ئەو شاعیر و نووسەر و ھونەرمەندانەی ھۆگری ئافرەتانی روس بوون لەوانە (ئولغـا)ی ھاوسەری بیکاسۆ ( ٠٠٠گااڵ) کە پۆل ئیلواری خۆشدەویست پێش ئەوەی بکەوێتە داوی (سلفادۆر داڵی)یەوە( ،گااڵ) بەھرەی پۆل ئیلواری تەقاندەوە ٠٠٠بۆ نموونە چەند دێڕێک لەو ھۆنراوەیەی بە ناونیشانی (گۆرانییەک بۆ گاال) کە دەڵێت: لە ژیانمدا تەنها گاالم خۆشویستووە من گەر تەواوی ئافرەتانی دیکە رەتدەکەمەوە بۆ ئەوەیــە بسـلمێنم لە جیهاندا هیچ ئافرەتێکی دیکە نییە گاال نەبێت ٠٠٠ھتد (لیدیا) کە ئیلهامی بەخشییە ھونەرمەندی گەورە ماتیس ( ٠٠٠مایــا) کە بەم شێوەیە دڵـی (رۆمان رۆالن)ی داگیر کرد بوو ،وای لێ کرد سڵ لەوە نەکاتەوە کە ھاوسۆزی و ملکەچی خۆی بۆ جۆزیف ستالین پێشکەش بکات ،راستە خۆشەویستی کوێر و کەڕت دەکات ٠٠٠نابێت (جان پۆل سارتەر)ی رابەری بونگەرایی فەڕەنسیمان لە یاد بچێت، چەند سەرکێشی ھەبووە ،لەوانە چیڕۆکی خۆشەویستییەکی شاراوە یان نیمچە نهێنی لە گەڵ خانمێکی رووسی بە ناوی (لینا زۆنینا) )٥٥( * ٠ *ئەوەتا بۆ ھەمان مەبەست شاعیرێکی خۆمانەش (تـەیـــب قــادر) لەم شیعرەی خوارەوەدا ،بەرامبەر بە ئافرەت ھەستی خۆی دەردەبڕێ و وا نیشان دەدا کە پیاو بە بێ بوونی ئافرەت ،بە بێ رووخسار و سیحر و جوانی بکێشی چاوانی ئافرەت ،بە بێ ئەو پەنجەرانەی کە ئافرەت لە پشتەوەیدا وەستاوە ،دنیا و ژین و ژینگە بیابانێکی رووتەلەی جەھەنەمییە ،دەڵێت :ــ
بههاری ٢٠١٦
13 206
Analytical, academic, quarterly Magazine
کە دەست دەکەیتە گەسک و غەمی دڵـی پیاو دەماڵی کە لە سەر شەقامی زیندەکی ئەوەستی و دەست لە نیگای پیاو بڵند دەکەی تۆ ئەتوانی جەنگی ئاو و ئاگر بەرپــا بکەی تۆ دەتوانی زەوی ،ئاسمان ،لە یەک بدووری تۆ ھەر کە ھەناری نیگات وەراند دۆزەخییەکان و فردەوسییەکان لە ئەشق وەردەدەی تۆ کلیلێکی ،دەرگای دڵی پیاو بە تۆ نەبێ ناکرێتەوە تۆ شەڕابی پشوو بۆ ژیان دەگرێتەوە و شەربەتی جەنگیش دەڕژێنی وەرە نێو ماڵی دڵی من وەرە نە من بۆنی تۆم لێدێ و نە پەنچەرەی تۆم بۆ کراوەتەوە وەرە ئاوەدانم بکە ٠٠ئاوەدان )٥٦(* ٠ *لەم سەر و بەندانەی کە تا ئێستا یەکااڵمان کردۆتەوە دەردەکەوێ جیاوازی بەدی دەکرێ لە پرۆسەی نووسین و لە شیعرەکاندا کە تا ئاستێک بڵێین شیعری ژن و شیعری پیاو لە ناوەڕۆک و سەر و سیمادا دەردەکەوێ ،ھەر چەندە لە ھەر دوو رەگەزدا ئەو قوربانییە و دلسۆزی و خۆشەویستییەی ھەیە کە بە شیعرەکانەوە دیارە ،ناتوانین بە رەھایی ئەو ناوەی لێ بنێین واتە (شیعری نێرینە و مێینە) ٠ لە کاتێکدا گوتمان دەرئەنجامی ئەوەی ژنان ھەست بە مەغدوری و چەوسانەوە دەکەن لە چەندین رووەوە ٠٠ ،ھتد ،کە لە پێشدا ئاماژەی زۆرترمان ھەبوو و خستمانە روو بە دوور و درێژی ،کە ھەر ئافرەت بەرگری لە خۆی ناکات بەڵـکو شاعیرانی بە ڕگەز پیاویش بە شیعرەکانیان قسەی خۆیان ھەیە ٠ *(موحسـین ئاوارە) ی شاعیریش لە ھۆنراوەی (پۆلیـن)دا بەم شێوەیە ھەستی خۆی دەردەبڕێت ،دەڵێ :ـــ ئەمیان وەک (داڵ)ێـکی پیـر لە ئاست گوڵێـکی پشـکوتوو نینـۆک تـیـژ ئەویان لە پارچە مەرجــانێـک و مانگێـکی کەوانـەیـی تیشــکی قـەرز کردووە ئەمیان دەست بە خـوێـن ئەویـان دەسـت بـە خــەنــە
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
207
بههاری ٢٠١٦
ئەمیان سـمێڵـی باداو دەمــاری گـرژ کـرد ئەویان قژی زێڕینی بەرداوە و خەندەی دڵڕفێنی پەخش کـرد ئەمیان بە دەنگێـکی بەرزەوە ،دوو بەردی تووڕەیی پێک دادا ئەویان ھێوربوونەوەیەکی شینی خسـتە دڵی سـروشتەوە ئەمیان ناوی پیاو بوو ئەویان ژن )٥٧( * ٠٠ *زۆرمان باسی الیەنی ئەکتیڤی ژن کرد ،بە نووسینەکان و شیعرەکان چ لە الیەن ژنەکانەوە گوترابێ یان پیاوەکان ،بەاڵم لە گەڵ ئەوەشدا کە ژن بە فریشتە لە قەڵەم دەدەین ،ھەموو پۆزهتیڤات و پاکیزەیی و جوانی و ھێوری و بەرەکەت و بەرھەمهێنەر و ھەروەھا بە مەغدور و بە نێوانانگیری خیرخوازی دادەنێین ،کەچی دەبێ ئەوەش بڵێین،الیەنی (نێگەتیڤی)یش و نەباشی لە زۆرێک لە ئافرەتان ھەیە ،ھەن بە فیتنە و جوانی و ئافات و وێرانکەر ناوی دەبەن ،نەک ھەر پیاو لەو باسەدا بەشدارە بگرە زۆر جاران ژنان لە باسی ژندا زۆر بە پەڕگر و خراپ لە ئاکاری ژنان بە رقەوە دەدوێن کە گوایە دنیایەکی غەریب ئەتوارن ،واتە نەک بە رەھایی بەلکۆ ھەندێـک یان بەشێک لە ژنان بۆ نموونە شاژنی جوان و جوانکیلە لە جیھانی سەردەمی خۆی (بـرجیـت باردۆ) ی ھونەرمەندی فەڕەنسایی ،ئاخۆ لەو کاتەی رقی لە ھەلس و کەوتی چ ژنێک ھەڵساوە دەڵێت (من لە بەر ئەوە پیاوم خۆش ناوێ چونکە نێـرینەیە ،بەڵـکو لە بەر ئەوە خۆشم دەوێت چونکە ژن نیە) ٠ ئەگەر بە داستانەکان و میژووی مرۆڤایەتی دا بچینەوە و بڵێین ڕاستە رۆر ژن ھەبووە بووە بە مایەی فتنە و شەڕانگێزی و ئاشووبی گەورە بۆ نموونە: ((کاتێ ( ٠٠٠ھێلینا) ژنی مینیالوسی ئەسپرتەی یونانی ڕەدووی (پاریس)ی کۆڕی پریامی پاشای تەڕوادە کەوت ،یونانییەکان بە سەرۆکایەتی (ئەگامەمنوون) لەشکر کێشییان کردە سەر تەڕوادە و دە ساڵ ئابڵووقەیان دا ،لەو شەڕە درێژخایەنەدا خودانەکانی یونانییەکانیش بەشدار بوون ،بوون بە دوو بەشەوە ،ھەر ھەندێکیان خۆیان دایە پاڵ الیەک ،جا ئەم شەڕە ،ھەندێ دیمەنی کاریگەر دەخاتە پێش چاو کە بەرد دەتوێنێتەوە کە ئەنجامی ئەو شەڕەی لێ کەوتەوە بۆ نموونە( :دیمەنی جەرگبڕی پیرەمێردێکی وەک پریام پاشا واتە باوکی پاریس و پیرەژنێکی وەک هیکۆبای شاژنی تەڕوادە دایکی پاریس کە ھێلینی ھەڵگرتبوو ،یەک لە دوای یەک منداڵەکانیان لە بەر سکی دایک و باوکیان ھەڵـگیـراو و کوژران و تووشی زگسووتان ھاتن) * ()٥٨
بههاری ٢٠١٦
13 208
Analytical, academic, quarterly Magazine
*ھەروەھا (کیلۆپاترا) شاژنی میسـر بوو لە سەردەمی بتلیسەکان ،حەزی لە یولیوسی قراڵ دەکرد ،پاشان بە ھۆی سیاسییەوە وازی لە قەیسەر ھێنا و مارکو ئانتۆنیوسی سەرۆکی رۆمـای خۆشویست ،شەڕی بە ناوبانگی ئیمپراتۆریەتی رۆمانیا لە سەر ئەو ھەڵگیرسا و بووە مایەی شکست و مەرگی ئانتۆنیوس ،لە ئەنجامدا خۆی کوشت بۆ ئەوەی نەکەوێتە بەر دەستی ئۆکتاڤیوس )٥٩(* ٠
ئـــەنــجــــام دوای وردبوونەوە و قووڵبوونەوەیەکی زۆرو فراوان ،بابەتیانە ،تاوتوێ و شەن و کەوی ئەو مەسەلەیەمان کرد کە ناونیشانێک لە خۆی دەگرێت (دەلوێ بگوترێ شیعری مێینە و شیعری نێرینە ؟) خۆی لە خۆیدا ئەم پرسیارە وەالمێکی زۆر و پانتاییەکی زۆری داگیـر کرد وەک لە پێشدا بە نموونەی زیندوو ،بە شیعری شاعیرانی ژن و شیعری پیاوان پاساومان ھێنایەوە ،لە پاڵ چەندین بیرو بۆچوونی نووسەر و رۆشنفکر و شاعیرانی ناودار لە ھەر دوو ڕەگەزدا کە دەتوانین بڵێین لە دوو خاڵی سەرەکی گیرساوەتەوە ٠ ١ــــ ناگونجێ و نالوێ و نا ڕەوایە دیوارێک لە نێوەندی ئەو دوو رەگەزە قیت کەینەوە و بڵیین شیعری ئافرەتان و شیعری پیاوان ،چونکە لە رووی بوون و مرۆڤایەتی و ژیان و بژیویان ،کە تەواو کەری یەکتـرن ئەویش مرۆڤــن ،ھەست و نەست و ھەناسەدان و غەریزە و ئارەزووەکانیان بۆ ژیان و ژین و ئایندە و ئاسۆکان لە سەر یەک ئەرز و لە ژێر یەک ئاسمان دایە ،یەک سروشت کۆی کردونەتەوە و لە یەک (سروشت)یش دەدوێن بە شیعر بێت یان ھەر بابەتێکی تر ٠٠٠ ٢ــــ بەاڵم ٠٠وەک ڕا و سەرنج و بیر و بۆچوونی خۆم و نووسەر و شاعیر و رۆشنفکرانی ژنان و پیاوان چ لە چاوپێکەوتن و نووسینەکانیان یان شیعرەکانیاندا کە بە نموونە خرایە بەر چاو ،دەرکەوت کە لە شیعری ژنان جیاوازیەک بەدی دەکرێ لە گەڵ شیعری پیاوان کە بتوانین کەسایەتی و شوناسی ژن لە شیعرەکاندا بەدی بکەین و بە ھەمان شێوە لە شیعری پیاواندا ،ئەویش ھۆکاری خۆی ھەیە جگە لە الیەنی فیسۆلۆژی و بایالۆژی ،الیەنێکی بنەڕەتی دی ئەویش (سایکۆلۆژی)یە کە کەلتوور و داب و نەریت و ئاین و کۆت و پەیوەند و نـــا ئازادی و نـــا سەربەستی و کۆمەڵ و کـۆمەڵـگەی داخراو و پیاوساالری و میژوویەک پڕ لە تاوان و زوڵم وسەرکوتکردن ھەبووە و ھەیە کە ئافرەت وەک کۆیلە و سەبایە و جیھادی نکاح و بێ نرخی و بێ بایەخدانی
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
209
بههاری ٢٠١٦
سەپاندوویەتی بە سەر ئەم رەگەزە واتە رەگەزی مێینە ،ھەڵبەتە لە شوێنێکەوە یا لە ھەرێم و واڵت و ئەرز و خێڵ و خێوەت و رەشماڵێکەوە ،لە واڵتە دواکەوتووەکان و پێشکەوتووەکانەوە،جیاوازی و گۆڕانکاری بە سەردا ھاتووە ،بەاڵم بە شێوە گشتیەکە ئەم ھۆکارانەی سەرەوە و زیاتریش وای کردووە کە شاعیرە ژنەکان کاتێ شیعرێک دەنووسننەوە ،دەر دەکەوێت کە ئەم شیعرە ،شیعرێکی ژنانەیە ،مێنەیی پێوە دیار بێ ،چ وەک فێـمینسـتێک بدوێن و بەرگری لە خۆیان بکەن یــان ئاسایی باس لە ژیانی کۆیلەیی و پیاو ساالری و بێ بەشیان لەو ئازادییەی کە پیاو ھەیەتی و ئەوانیش لە وێستگەی چاوەڕوانی و نا ئومیدی و کەی دێ و نایێ و ھەڵـگرتنی ئازاری جەنگەکان و بەخێو کردنی منداڵ و دەیان کێشە و گرفتی تر لە شیعرەکانیان رەنگ بداتەوە ،جگە لە وشە و دەستەواژە و کەرەستانەی ژنانە کە لە نێو دێڕە شیعرەکاندا دەبیندرێ ٠٠ئەمە و شاعیرانی رەگەزی پیاو ھەن بە رادەیەکی زۆر چ بە نووسین یان شیعر بەرگری لە مافی ژنان دەکەن بەرامبەر بەو جیاوازیەی ھەیە وەکو مەسەلەیەکی ئینسانی ،ئەگەر زۆرتر درێژی نەکەینەوە چونکە لە نێو بابەتەکە بە فراوانی باس کراوە ،دیارە بەو پێیەی لە خاڵی دووھەمیندا ئاماژەمان بە چەند ھۆکارێک کرد (دەلوێ بگوترێ جیاوازی ھەیە لە نێوانی ئەو شیعرانەی ژنان دەینووسننەوە لە گەڵ ئەو شیعرانەی لە الیەن پیاوەکانەوە بەرھەم دێن یان ھاتوون ٠ )٠ تبینی //بەشـــــێـکی ئەم لێـکۆڵینەوەیەم لە گۆڤـاری کاروان ژمارە ( )٢٢٤لە ساڵی ()٢٠٠٨دا ،لە الپەڕە ()٦دا باڵو کراوەتەوە ٠
بههاری ٢٠١٦
13 210
Analytical, academic, quarterly Magazine
ســـەرچـاوەکــــان: *( )١رۆژنامەی باس ژمارە ( )١٧٤لە ٢٠١٤ / ١ / ٢١نووسینی /حەمە سەعید حەسەن /ل ٠ ١٨ *()٢کتێبی (شیعری ژنانی جیھان) تۆژینەوە و وەرگێـڕانی لەیال سـالحی /لە باڵوکراوەکانی خانەی موکریانی بۆ چاپ و باڵو کردنەوە ل ٦٧ـــ ( ٧٥ساڤـۆ و شیعر) *( )٣ھەمان سەرچاوە /شیعری (بیلیتیس) ل ٠ ٩٩ *( )٤کتێبی (من حداسە النص الشعری) لە باڵوکرتوەکانی وەزارەتی رۆشنبیری بەغدا / ١٩٩٠ /ل ٠ ١٧ *( )٥گۆڤاری وەشت ژمارە ( )١٥سلڵی ( ٢٠١٢سایکۆلۆژیای ژن و پیاو) نووسینی م ٠دڵنیا عەبدوڵاڵ /ل ٠ ١١٧ *( )٦گوڵبژێرێـک لە شیعرەکانی (نزر قەبانی) ئامادە کردن و وەرگێڕانی بۆ سەر زمانی کوردی / دیاری عەلی /چاپی یەکەم / ٢٠٠٥ /ل ٠ ٨١ *( )٧گۆڤاری گەالوێژی نوێ /ژمارە ( )٤٤لە ٢٠٠٧دا ٠ *( )٨گۆڤاری ئایندە /شیعرستان /ژمارە ( )٥تشرینی یەک / ٢٠٠٠ /ل ٠ ١٠ *( )٩ھەمان ســەرچاوە ل ٠ ١٦ *( )١٠گۆڤاری نوێ ژمارە ( )٣لە باڵوکراوەکانی گروپی ژیر /گفتو گۆیەک لە گەڵ شاعیر دلسۆز حەمە /ل ٠ ١١٠ *( )١١پاشکۆی کوردستانی نوێ /ئەدەب و ھونەر /ژمارە ( )٥٦١١لە / ٢٠١١ / ١٠/ ٢٠ل/ ٢ ھۆنراوەیەکی دلسۆز حەمە ٠ *( )١٢کۆمەڵە ھۆنراوەی (ھێڵکاری لە سەر شەو) ی شاعیر (گراناز مووسەوی) وەرگێڕانی لە فارسییەوە بۆ کوردی (ناهید حوسەینی) لە باڵوکراوەکانی ڤیستڤاڵی بنکەی ئەدەبی و رۆناکبیری گەالوێژ /ژمارە ( )٥لە / ٢٠٠٨ل ٠ ٢٣ *( )١٣کتێبی (شیعری ژنانی جیھان) تۆژینەوە و وەرگێـڕان /لەیـال ســالحی /لە باڵوکراوەکانی خانەی موکریانی بۆ چاپ و باڵوکردنەوە /شیعری (مارینا تێسوێ تایوا) ل ا٥ا ٠ *( )١٤ھەمان ســەرچاوە ل ٠ ٢٨ *( )١٥گۆڤاری نمـا ژمارە ( )٦لە ٢٠٠٥تایبەت بە شیعر ل ٠ ٧ *( )١٦رۆژنامەی چاودێر ژمارە ( )٣٢٢لە / ٢٠١٢ / ٧ / ١٦شیعری رۆژ ھەلەبجەیی ل ٨ *( )١٧گۆڤاری گزنگ ژمارە ( )٩٩ساڵی / ٢٠١٢ل / ١٨٥چاو پێکەوتنێک لە گەڵ شاعیر چنار نامق ٠ *( )١٨دیوانی شیعر (مەھاباد قەرەداغی) لە باڵوکراوەکانی یەکێتیی نووسەرانی کورد /مەڵبەندی گشتی /زنجیرە ( )٥٥لە / ٢٠١٣ھەولێر /ل ٠ ١١٥ *( )١٩لە کۆمەڵە ھۆنراوەی (ھەناسەک ژ تیپێن خەونا سنوران)ی شاعیر (گولنار عەلی بالەتەیی) چاپخانا :ھاوار ـــ دھۆک ــــ / ٢٠١٢ل ٠ ٣٠ *( )٢٠کۆمەڵە ھۆنراوەی (فریاد رەشەکەی رۆحی من) ی شاعیر کوێستان (غەمسار) چاپخانەی رۆژھەاڵت /ھەولێر / ٢٠١١ /ل ٠ ٦٤ Analytical, academic, quarterly Magazine
13
211
بههاری ٢٠١٦
*( )٢١ھەمان سەرچاوە /ل ٠ ٧٦ *( )٢٢پاشکۆی کوردستانی نوێ /ئەدەب و ھونەر /ژمارە ( )٥٤٤١لە / ٢٠١١ / ٣ / ٣١نووسینی /مستەفا سالح کەریم ٠ *( )٢٣پاشکۆی کوردستانی نوێ /ئەدەب و ھونەر /ژمارە ( )٣٩٣٧لە / ٢٠٠٦ / ٤ / ٦شیعری الزۆ ٠ *( )٢٤کۆمەڵە ھۆنراوەی (بە تاو پێکدا دەبارین)ی شاعیر نیگار نادر /لە باڵوکراوەکانی /دەزگای ئاراس /ژمارە ( )٢٨٤لە / ٢٠٠٤ل ٠ ١٠٤ *( )٢٥رۆژنامەی کوردستانی نوێ /ئەدەب و ھونەر /ژمارە ( )٦١٧٣لە / ٢٠١٣ / ٩ / ٥شیعری (پەری شێخ سالح) ل ٠ ٨ * ( )٢٦ھەمان سەرچاوە /ژمارە ( )٥٨٩٠لە / ٢٠١٢ / ٩/ ٢٧ل٠ ٧ *( )٢٧گۆڤاری رامان ژمارە ( )٨٠لە /١ی شوبات / ٢٠٠٣شیعری فروغ فروخزاد) ل / ١٨١ وەرگیڕانی لە فارسییەوە (حوسێن جەوانشیر) بۆکان ٠ *( )٢٨کتێبی (شەڕەفنامە) نووسینی (مەھاباد قەرەداغی) لە باڵوکراوەکانی دەزگای سەردەم / جۆرەکانی توند و تیژی پیادەکراو) ل٠ ٩٥ *( )٢٩کۆمەڵە ھۆنراوەی (نە تۆ مایتەوە ٠٠نە باران) ژاوین شاڵی /لە باڵوکراوەکانی (یەکێتی نووسەرانی کورد ـــ مەڵبەندی گشتی)زنجیرە ( )٧٥لە ( )٢٠١٣ل ٧٠و ٠ ٧٢ *( )٣٠کتێبی (زمانێکی نێر ساالری) لێکۆڵینەوەی ئەدەبی /نووسینی ـــ مەحەمەد فەریق حەسەن /لە باڵوکراوەکانی دەزگای ئاراس / ٢٠١٠ /ل ٤٥و ٠ ٥٠ *( )٣١گۆڤـــاری (بــی ـــ ســــات) ژمارە سـفر لە ٢٠٠١ / ١٠ / ٩ـــ ل ٠ ١٥ *( )٣٢کتێبی (توند و تیژی خێزانی) لە باڵوکراوەکانی رێکخراوی ئاسودە بە ھاوکاری وەزارەتی رۆشنبیری ھەرێمی کوردستان / ٢٠٠٢ /وەرگێڕانی (ئاوات مەحەمەد) ل ٠ ٦ *( )٣٣ئەدەب و ھونەر /پاشکۆی کوردستانی نوێ /ژمارە ( )٣٣٤٢لە /٢٠٠٤ / ٤/ ١٥ل٠ ٢ *( )٣٤گۆڤاری مێـرگ ژمارە ( )٧٠ئاداری / ٢٠١١ /شیعری ــــ نەزەند بەگیخانی ـــ لێکۆڵینەوەی /د کەمال مەعروف /ل ٠ ٨٨ *( )٣٥ئەدەب و ھونەر /پاشۆی کوردستانی نوێ /ژمارە ( )٢٦٩٩لە ٢٠٠٢ / ٣ / ٧ل٠ ٢ *( )٣٦کۆمەڵە شیعری (لە ماسی بوون پەشیمانم) شاعیر /فاتمە فەرھادی /لە باڵوکراوەکانی وەزارەتی رۆشنبیری /بەرێوەبەرایەتیی گشتی چاپ و باڵوکردنەوە / ٢٠٠٦ /ل ٣و ٥و ٠ ٦ *( )٣٧کتێبی (توند و تیژی خێزانی) لە وەرگێڕانی نووسەر (ئاوات مەحەمەد) لە باڵوکراوەکانی ئاسـودە بە ھاوکاری وەزارەتی رۆشنبیری ھەرێمی کوردستان / ٢٠٠٢ /ل ٥٧ *()٣٨گۆڤاری نووسەری نۆێ /ژمارە ( )٣٦ئاداری / ٢٠٠٧ل ،١٤٤شیعر (چنوور نامیق) *( )٣٩گۆڤاری تەوار /ژمارە ( )١٧لە / ٢٠٠٧ل ١٦ــ / ١٧نووسینی (ئەکرەم قەرەداغی) *()٤٠گۆڤاری رامان /ژمارە ( )٨٠لە شوباتی / ٢٠٠٣ل ٠ ١٧٤ *( )٤١کتێبی (پەیامی گەورە پیاوانی فەلسەفە) ئامادە کردنی (شاخەوانی کەریم ھەژار) چاپی دووەم / ٢٠٠٦ /ل / ١٥لە وتەکانی (فرۆید)دا ٠
بههاری ٢٠١٦
13 212
Analytical, academic, quarterly Magazine
*( )٤٢دیوانی (حجـاب) لە شیعرەکانی (ئەمەل ئەلجبوری) وەرگێڕانی (ئاوات حەسەن ئەمین) لە باڵوکراوەکانی بنکەی ئەدەبی و رووناکبیری گەالوێژ ژمارە ( )٧١ساڵی / ٢٠٠٦ل ٠ ٥٠ *( )٤٣گۆڤاری گەالوێژی نوێ /ژمارە ( ٣٢ــ )٣٣نیسانی / ٢٠٠٤ل ٠ ٣٦ *( )٤٤رۆژنامەی ھەولێر /ژمارە ( )٢٠٩٩ئاداری / ٢٠١٥شیعری (فرمێسک مستەفـا) ٠ *( )٤٥ئەدەب و ھونەر /پاشکۆی کوردستانی نوێ /ژمارە ( )٣٤٩٢لە ٢٠٠٤ / ١٠ / ٧ــ ل٢ *( )٤٦گۆڤاری گەالوێژی نوێ /ژمارە ( )٣٤لە حوزیرانی / ٢٠٠٤ل ١٠٩و / ١١٠لە ژێر ناونیشانی (فەرەنسا بۆ ســیمۆن دۆبۆڤوار زیاتر گریــا) وەرگێڕانی (شــیرین ک) ٠ *( )٤٧گۆڤاری ئایندە /شیعرستان تایبەت بە شیعر /ژمارە ( )٥ت / ٢٠٠٠ / ١ل ٠ ٣٩ *()٤٨کۆمەڵە ھۆنراوەی /پیاوێک لە مندا سەما دەکــا /شیعری /حەیات مەجید پەرخی /لە باڵوکراوەکانی /یەکێتیی نووسەرانی کورد /لقی ھەولێر /ژمارە ( )٢٣لە / ٢٠١٣ /ل ٠ ٤٢ *( )٤٩کۆمەڵە ھۆنراوەی (قومار) شیعری (سـمین چایچـی) لە باڵوکراوەکانی وەزارەتی رۆشنبیری /بەرێوەبەرایەتیی گشتی رۆژنامەنووسی و چاپکردن و باڵوکردنەوە /ھەولێـر / ٢٠٠٧ل ٠ ٩١ *( )٥٠کتێبی (عەبدوڵاڵ پەشێو ـــ شاعیرێک لە رەگەزی سەر بزێوی) کۆکردنەوە و ئامادەکردنی /زیاد نادر عاڵاڵیی /لە باڵوکراوەکانی خانەی ئەربیل بۆ چاپ و باڵوکردنەوە / ٢٠١٣ل ٠ ١٨١ *( )٥١دیوانی (قاوەیەک تاڵتـر لە تەنیاییم) شیعری بیکەس حەمەد قادر /لە باڵوکراوەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد /مەڵبەندی گشتی /ژمارە / ٢٠١٤ / ١٢٤ل ٠ ٢٧١ *()٥٢کتێبی (عەبدوڵاڵ پەشێو ـــ شاعیرێک لە رەگەزی سەر بزێوی) کۆکردنەوە و ئامادە کردنی /زیاد نادر عاڵاڵیی /لە باڵوکردنەوەی خانەی ئەربیــل بۆ چاپ و باڵوکردنەوە /ساڵــی ٢٠١٣٠ / /ل ٠ ٥٠ *( )٥٣گۆڤاری سەردەم /ژمارە ( )٤٥لــــە / ٢٠٠٦شیعری ئەدۆنیس /ل ٠ ١١٥ *( )٥٤دیوانی قوبادی جەلی زادە (شەهید بە تەنیا پیاسە دەکات) لە باڵوکراوەکانی وەزارەتی رۆشنبیری ھەرێمی کوردستان / ٢٠٠٥ /ل٠ ٤٦٠ *( )٥٥رۆژنامەی چاودێر /ژمارە / ٤٨٤لـــە ٢٠١١ / ١٠ / ١٧ــــ نووسینی (ھــاشــــم ســالح) /لە عەرەبیەوە وەرگێـڕانی /ھەورەمان وریا قانع /ل / ٧لە ژێر ناونیشانی (ئافرەت لە سەر رێگای بلیمەتەکـان)٠ *( )٥٦کۆمەڵە شیعری (لە گیای ئاوەدانی) شاعیر تەیب قادر /لە چاپکراوەکانی سەنتەری رۆناکبیری ھەتاو /ژمارە ( / )٢٤ل ٠ ٧ *( )٥٧دیوانی شیعر (کارێزە مەرجان) شاعیر موحسین ئاوارە /لە باڵوکراوەکانی یەکێتیی نووسەرانی کورد /لقی ھولێر / ٢٠١٤ /بەرگی یەکەم /ل٠ ١٩٧ *( )٥٨کتێبی کۆمیدیا /بەرگی یەکەم /نووسینی دانتی ئەلیگیێری /وەرگێڕانی عەزیز گەردی /لە ئینگلیزییەوە /لە باڵوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ژمارە ( )٧٣٦لە / ٢٠١٥ل ٠ ٧٤ *ھەمان سەرچاوە /ل ٠ ٩٣
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
213
بههاری ٢٠١٦
Analytical, academic, quarterly Magazine
13 214
٢٠١٦ بههاری
وتاری پیاو وتاری ئافرەت جومعە جەباری
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
215
بههاری ٢٠١٦
Analytical, academic, quarterly Magazine
13 216
٢٠١٦ بههاری
· ھەر ئافرەتێک نەزانێت ئامانجی ژیانی چییە ،ئافرەتێکی بێ کەڵکە – سوھێر قەلەماوی ھەوڵێکی زۆر دراوە لەالیەن ئافرەتانەوە بۆ نووسین و جیاکاری لە نێوان وتاری ئافرەت و وتار لەسەر ئافرەت ،واتە ئەوەی بەرھەمی پیاوانە ..لەم بارەیەوە (مارجۆ بەدران) ئاماژە بۆ جیاوازی ھەڵوێستەکانی نێوان ھەردوو وتارەکە دەکات و ،دەلێت: «ئەو کاتەی ھەڵوێستی پیاوانی داکۆکیکار لەمافی ئافرەت لەچوارچێوەی کۆنتاککردن لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەوروپیدا ،کە ئافرەت تێیدا بەشێوەیەکی گشتی لەبەر چاوان بووە، ئەوا سەرەتای مێینەکان لەالی ئافرەتان دیاردەیەک بوو پێوەست بوو بە چینی بورژوا، لە ئەنجامی فراوانی چوارچێوەکانی فێرکردن و چاودێریکردنی ژیانیان لەکاتی قۆناغەکانی گۆڕانکارییە گەورەکانی ژیانیان. ئافرەتانی موسوڵمانیش بۆچوونیان وایە کە ئیسالم مافی ئەوانی دابین کردووە ،بەاڵم بەھۆی دابونەریتی سەپێنراو بەناوی ئایینەوە لێی بێبەش بوونە ،بۆیە لەکاتی تێگەیشتن و بەکارھێنانی راست و دروستی تەعالیمەکانی ئیسالم دەکرێت ئافرەت ئەو مافانەی بۆی دانراوەو لێی زەوت کراوە وەریگرێتەوە ،ئەو کاتەیش سوودی بۆ خێزانەکەی و کۆمەڵگەکەی خۆی دەبێت». ھەرچی وتاری پیاوانە ،کە لە رێگەی چەندین بەرھەمی نووسینی وەک( :رزگارکردنی ئافرەت – قاسم ئەمین)( ،ئافرەت لە رۆژھەاڵت – مەرقەس فەھمی)( ،ئافرەتمان لە شەریعەت و کۆمەڵگەدا – تاهیر حەداد) ھەموو ئەمانە جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پاشەکشێی کۆمەڵگەی عەرەبی دەگەڕێتەوە بۆ پاشەکشێی باری ئافرەتان ،کە ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ نەخوێندەوارییان و گیرخواردنیان بەدەست کۆتەکانی کۆمەڵگەوە ،وەک: بااڵپۆشین و جیاکردنەوەیان لەنێو چینە ناوەنجییەکان و بااڵکاندا ،ھەروەھا جەختیان کردەوە لەسەر ئەوەی کە ئەم کارانە ئایین بڕیاری لەسەریان نەداوە و ،داوای ئازادکردنی ئافرەتانیان کرد لەو کۆتانە بۆ سوودی واڵتەکانیان زۆربەی ئافرەتانیش وای دەبینن کە وتاری پیاوان وتارێکی سوودمەندی بووە ،چونکە ویستوویانە لەو قۆناغەدا ئافرەتان وەک ئامرازێکی چاکسازی بەکاربهێنن.
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
217
بههاری ٢٠١٦
لەوەتەی ئافرەت ھەوڵی خۆجێگیرکردنی داوە لەناو کۆمەڵگەدا ،وتاری پیاوان مۆڵەق بووە لەنێوان پشتگیریکردنی و رەتکردنەوەیدا ،ئەوەتا لە چلەکاندا – بۆنموونە -دەبینین پێکدادان لەنێوان ھەردوو ئاراستەکەدا ھەیە ،چونکە کاتێک نموونەیەکی زۆری ئەو پیاوانە دەبینین کە لە دۆزەکە گەیشتوون و ھەوڵیان داوە رای خۆیان لەسەری دەربڕن ،ھاوکات گروپێکی تریان دەبینین ھەموو ئەوانە رەت دەکاتەوە. لێرەدا ئەم لێکۆڵینەوەیە ھەندێک لە رای ئەو بیرمەندانە دەخاتە روو ،کە زۆر ھەوڵیان داوە بۆ ھاندانی ئافرەتان و پشتگیریکردنی دۆزی یەکسانی ،ئینجا ھەندێک دەقی تریش دەھێنێتەوە کە ئافرەتان وەاڵمی ئەو کەسانەیان داوەتەوە کە دژی رۆڵی مێژووییان بوونە. زەکەریا ئیبراهیم دەلێ: «سەرەڕای زۆری ئەو گفتوگۆیانەی کە ورووژێنران سەبارەت بە کامیان باشترە پیاو یان ئافرەت ،یان یەکسانی لە نێوانیاندا ،کەچی ھێشتا چارەسەری دۆزی ئافرەت چەقیبەستووە، چونکە باری خودی گرفتەکە لە بارێکی نا تەندروست دایە ،لە راستیشدا ھەموو ئەو گفتوگۆیە ئفلیجانە زیاتر گرفتەکە قووڵتر و ئاڵۆزتر دەکاتەوە ،چونکە ئافرەتان رووبەڕووی پیاوان دەکاتەوە و ،کۆشش لەبەرامبەری دەکات و داکۆکی لەخۆی دەکات وەک بلێی لەبەرامبەر دوژمنێکی نالەباردایە ،بەاڵم کارەکە وا نیە ،چونکە ئەو پێوەندییەی لەنێوان ھەردوو رەگەزەکەدایە پێوەندیی ھەالوێردن نییە ،بەڵکو پێوەندییەکی تەواوکارییە ،چونکە ھەر ھەالوێردنێک لەنێوان ژن و پیاودا کارێکی بێ سوود و ئەنجامە ،چونکە بواری کارکردنی ھەر یەکێکیان جیاوازە لەگەڵ ئەوی تریاندا .لەبەر ئەوەی ھاوسەرگیریش ئەو یەکەیەیە کە ھەردوو رەگەز بەیەکەوە کۆدەکاتەوە ،ئەوا ئەو کەموکوڕییەی لە ئافرەتدا ھەبووە لەکاتی یەکگرتنی لەگەڵ پیاودا نامێنێت ،ھاوکات ئەو کەموکوڕییەی لە پیاودا ھەبووە لەکاتی یەکگرتنی لەگەڵ ئافرەتدا نامێنێت». بیرۆکەی تەواوکاری نێوان ئافرەت و پیاو ،کە بیرمەند زەکەریا ئیبراهیم دەریخست ،بینینێکی لۆژیکیانەی ئاراستەکراوە بۆ ھەردوو الیەنی ئپۆزیسیۆن و داواکارانی یەکسانی ،وادیارە لەکاتێکی زوودا لەساڵی ( )١٩٤٤ئاراستەی کرد بەھۆی ھەاڵوسانی کێشەکە و لێکەوتنەوەی چەند ئاراستەیەک ،کە لەکاتی باسکردنی وتاری ھەردوو کۆششکار (دورەییە شەفیق، ئێنجی ئەفالتۆن) بەدیاردەکەوێت .بەتایبەتی کاتێک ھەردووکیان لەدوای ئەوە واتە لەنێوان سااڵنی ( )١٩٥١ – ١٩٤٩رەخنەیان لە بیروڕاکانی نایەکسانبوون و گیرکردنی ئافرەت لەماڵەوە گرت ،ھەروەھا زەکەریا ئیبراهیم ھەنجەتی بۆ پێویستبوونی بیرۆکەی ھاوسەرگیری ھێنایەوە ،کە لەباوەڕی پیاواندایە گوایە ئەمەیش کارێکە بۆ کۆیلەکردنی ئافرەتان ،بەاڵم ئەو وای بۆچوو کە ئەوە بیرۆکەی تەواوکردنی یەکترە.
بههاری ٢٠١٦
13 218
Analytical, academic, quarterly Magazine
وتارێکی دیکە ھەیە هی رووناکبیری پێشکەوتنخواز (سەالمە موسا)یە دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٨کە تێیدا داوای ئازادکردنی ئافرەتان دەکات ،کە ئەمەیش وامان لێدەکات چاوێک بە رای بیرمەند (قاسم ئەمین)دا بخشێنینەوە ،کە داوای ھەمان شتی کرد لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمدا ،سەرەڕای ئەوەی نیوسەدە لەنێوان داواکەی قاسم ئەمین و داواکەی ئەمدا ھەیە ،کەچی ئەوەی سەرنجڕاکێشە ھەردووکیان ھاوڕان لە داواکارییە رووناکبیرییەکانیاندا.
سەالمە موسا دەبێژیت: «کاتێک تەماشای گەالنی عەرەبی دەکەین ،کە رزگاری بوو لەدەست ئیستیعماری بەریتانی و فەرەنسی ،دەبینین لە ھەڵسانەوەیدا چەند ئامانجێکی کردووەتە مەبەست ،یەکەمیان پەروەردەی گشتییە ،دووھەمیان پیشەسازییە ،سێهەمیشیان رزگارکردنی ئافرەتە ...ئەم ھەڵسانەوەیەش لەالی ھەموو کەسێکی رووناکبیر خۆشەویستە ،چونکە دیارترین جیاکەرەوەی نێوان گەالنی عەرەبی و رۆژئاوایی باری ئافرەتەکانیانە ،رستەی (رزگارکردنی ئافرەتان) کۆمەڵێک واتا لەخۆ دەگرێت :واتای ئەوە دەبەخشێت کە ئافرەت بە فێرکردن لە نەزانی رزگاربکرێت ،رزکارکردنی لە دابونەریت بە نەھێشتنی بااڵپۆشی ،ئینجا یەکسانکردنی لەگەڵ پیاودا لە مافە دەستووری مەدەنییەکاندا. ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت ،ئافرەت دوای نیوسەدە لە پاڵپشتیکردن و کۆششکردن لەگەڵ پیاودا لەپێناو دۆزکانی رزگاربوون و فێرکردن و ئازادیبوون ،کەچی ھێشتا نەک ھەمووی بەڵکو بەشێکیشی وەرنەگرتووەتەوە ،راستی ئەم قسەیەش وتاری خودی رووناکبیرە پیاوەکانە کاتێک داوای مافەکانی دەکەن. وتاری سێیەم ،وتاری رووناکبیر (ئیسماعیل مەزھەر )١٩٦٢ – ١٨٩١ە ،کە وتارەکەی لەو دووانەی پێشووتر کارەساتئامێزتر بوو ،چونکە روانینێکی مێژووییانەی بۆ بارە ناھەمووارەکەی ئافرەتان ھەبوو ،لەرێگەی چەند پرسیارێکی ئاراستەکراو بۆ کۆنەپەرست و پاشڤەڕۆیانی کۆمەڵگە ،مەزھەر دەلێت: «با باسی ئەو پلە بەرزەی سروشت بۆ ئافرەتی داناوە نەکەین ،کە کردوویەتی بە سەرپەرشتیاری پەروەردەکردنی منداڵ و سەروەری بوونەوەران ،با بێین پرسیار بکەین: کێ ماسولکەکان و عەقڵ و دەروونی ئافرەتی پووچاندەوە و نەیھێشت لەگەڵ پیاودابەشداری دروستکردنی شارستانی بکات؟
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
219
بههاری ٢٠١٦
کێ بوو کۆیلەیکرد و ھەستەکانی خامۆشکرد و عەقڵی الوازکرد و ماسولکەکانی بێهێزکرد؟ کێ بوو زیندەبەچاڵی کرد ،بۆ ئەوەی ھەست بکات بوونەوەرێکی بێ فەڕە و هیچ سەنگێکیلە ژیاندا نییە؟ کێ بوو وەک نەزانێکی الواز لەخۆی گرت و نەیھێشت سۆز و ئارەزووەکانی بەدەرخات ورا و بۆچوونەکانی بێ قیمەت کرد؟ کێ بوو وەک لێبووک و وازییەک لە وازییەکانی بۆخۆی گلیدایەوە؟ کێ بوو ھەستی خۆشەویستیی لەناخی ئەودا دەسخەڕۆکرد و ،بەو ھۆیەشەوە زەلیلی کردو لەدواییشدا بێ وەفابوو بۆی؟ کێ بوو وایلێکرد ھەست بکات ئەو بوونەوەرێکی بێ توانا و بەستەزمانە؟ کێ بوو ئارەزووەکانی تێیدا ژیاند و عەقڵی تێیدا کوشت؟ کێ بوو ھانی دا بۆ فێڵبازی و مەکر و حیلەکردن؟ کێ بوو وای لێیکرد پشت بە چەکی فرمێسک و ھەنسک ببەستێت؟وابزانم کۆنەپەرستەکانمان وەاڵمی ئەمانەیان لەالیە». سەرەڕای ئەوەی زمانی ئیسماعیل مەزھەر زمانێکی گاڵتەجاڕییە ،بەاڵم جەخت لەسەر ئەو جۆرە تەماشاکردنەی کۆمەڵگە بۆ ئافرەت دەکاتەوە ،سەرباری ئەو پرسیارە رەتکارییانەی کە دەیسەلمێنن چ زوڵمێک پیاو بەرامبەر ئافرەت دەیکات لەکۆنەوە تا ساڵی ١٩٤٩کاتی لەچاپدانی کتێبەکەی ،کە ئەمەیش گەواهیە لەسەر باڵوبوونەوەی کۆنەپەرستی لە کۆمەڵگەدا و راکێشانی بەرەو دواوە ئەمە لە الیەک و ،دانپێنانی کە تاوانبار کۆمەڵی پیاوانە لەالیەکی ترەوە ،باشترین گەواهیش لەسەر ئەوە کۆتاییھێنانی وتارەکەی بە چەند رستەیەکی زۆر کاریگەر گوێچکەی ئەو کۆمەڵەیە کەڕدەکات« :ئێمەی پیاوان بە نەخۆشییەکانی ناخمان ئافرەتانمان فڕێ دا و ،رۆچووین بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا پێیان بڵێین ئێوە خەلقێکی لە ئێمە کەمترن». ئەمە سەبارەت بە را و بۆچوونی پیاوان .ئەی سەبارەت بەھامان تەوەر ئافرەتان رایان چییە؟ لەم بارەیەوە لە ژێر ناونیشانی (قسە بۆ ئەوە )١٩٤٥ -نووسەر (عایشە عەبدڵەحیم -کچی کەناردەریا) باس دەکات و دەلێت« :ئەگەر ھەڵسانەوە و راپەڕینەکەیش شارستانی بێت و، ئافرەتی لەماڵ ھێنایە دەرەوە ،کەچی ھەر پیاو خاوەن بانگەوازی ھاتنەدەرەوەیەتی و ،ئەو ئاراستەی دەکات و ،پێشڕەوی دەکات و دەیبات بۆ ئەو شوێنەی خۆی ئارەزووی لێیەتی، ئینجا دوای ئەوە لێپێچینەوە و دەمودۆ سووکایەتیی لەگەڵ دەکات ،ئەویش ھەر ئەو پیاوەی جارانە کە بانگەوازەکەی کرد و ئاراستە و پێشڕەوییەکەی بۆی کرد ..قەت پیاو ھەستی بههاری ٢٠١٦
13 220
Analytical, academic, quarterly Magazine
بەوە نەکردووە ئافرەت لە پێش چاوی شتێکە و ،لەپێش چاوی خودی ئافرەتەکەیش شتێکی ترە ،بەاڵم ئێمەی ئافرەتان خۆمان بینییەوە و خۆمان رۆشنبیر کرد تا گەیشتینە ئەو پایەیەی بتوانین لە ھەستەکانمان بگەین و کەسایەتی خۆمان دیاری بکەین ،ئێمە دووبارە چاو بەو نووسینانەی لەسەرمان نووسراوە و دەنووسرێت دەخشێنینەوە ،دەبینین کەمیان لەوانەی رای پیاوانن دەربارەی ئێمە و نوێنەرایەتیمان دەکەن ،زۆربەی زۆریشیان تێکەاڵوێکی پێکەنیناوی و دەجەل و بوختانە ...نەخۆشیە کوشندەکەی رۆژھەاڵت خۆی لەوانەدا دەبینێتەوە کە خامەیان ھەڵگرت و بەھەموو شوێنێکدا پێی سووڕان و گەڕان و خۆیان لە قەرەی ھەموو بابەتێک دا و خۆیان کردە سوارچاکی ھەموو دۆزێک و چیرۆکەکەی ئافرەتیشیان بە بێ زانست و بەبێ لێهاتوویی گێڕایەوە ،ترسناکی ئەمانەیش لەوەوە دێت ـ کاتێک خامەیان ھەڵگرت ـ خۆیان کردە پێشڕەوانی کۆمەاڵیەتی ،بۆیە تاوانیان دەرھەق بە میللەت کرد بەبۆنەی باسکردنێکی سەقەتیان بۆ کەرەستەیەکی ئێکسپایەر و ،دەجەلێکی سووک و چروکیان خستە مێشکی گەنجەکانیان و ،ھەرزەکارانیان فێری حوکمی ھەڵە و گومڕایی کرد!.. وتاری (کچی کەنار دەریا) لەگەڵ وتاری پیاوە روناکبیرەکانی سەردەمی خۆیدا لەزۆر الیەنەوە جیاوازی ھەیە و لە کەمێکیدا یەکدەگرنەوە ،واتە ئەو جەختی لەسەر ئەو کەسانە کردەوە کە بەبێ زانایی باسی ئافرەت دەکەن و ،کردەوەکانی پۆلێن دەکەن لەرێگەی کاردانەوەکانی خۆیان ،بۆیە لێرەدا لە وتارەکەیدا بە شێوەیەکی گشتی هیچ کەیسێک لە کەیسەکانی زوڵمکردن کە ئافرەت چۆتە ژێر بارەکەیەوە بەبۆنەی کۆتەکانی خودی ئەو پیاوەی لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩و سەرەتاکانی سەدەی ٢٠ەوە داواکاری رزگارکردنی دەکات ،بۆیە ھێرشەکانی (کچی کەنار دەریا) بەشێوەیەکی گشتی کراوەتە سەر گشت خامەکان بەبێ دیاریکردن. ھەروەھا قۆناغی چلەکان جگە لە گرنگترین رووداوی ئەو سەردەمە کە کۆچی دوایی پێشەنگی نیشتیمان پەروەرانی میسری بوو خاتوو (ھودا شەعراوی) ساڵی ١٩٤٦کەچی نەوەیەکی نوێ لە قوتابییە کچەکانی زانکۆ لەدایکبوون و بەردەوامییان بە خەبات لە پێناوی ئافرەتدا دا ،بۆیە لێژنەی نیشتیمانی قوتابیان و کرێکاران دروستبوو ،تێیدا (لەتیفە زەیات) وەک نوێنەری قوتابیانی زانکۆ بۆ لێژنەکە ھەڵبژێردرا. ھەروەھا (زەینەب غەزالی) کۆمەڵەی (ئافرەتانی موسڵمان)ی دامەزراند ،کە بێالیەن بوو لەگەڵ ئیخوان موسلمین .تەنانەت دکتۆرە (دورییە شەفیق) یەکێتی (کچی نیل)ی ساڵی ١٩٤٩دامەزراند و ،گۆڤارێکی بەھەمان ناو دەرھێنا ،دەقی پەیڕەو و پڕۆگرامەکەیشی لەسەر ئەم خااڵنە بنەمای گرتبوو:
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
221
بههاری ٢٠١٦
-١ھەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خێزانی میسری (پیاو +ئافرەت ،وەک تەواوکەری یەکدی) لەرووی رۆشنبیری و کۆمەاڵیەتی و تەندروستییەوە. -٢ھەوڵدان بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە پاڵپشتی تۆکمەبوونی خێزان دەکەن و دووری دەخەنەوە لە کەرتبوون و لێکترازان ،لەڕێگەی بەستنەوەی تەاڵق و ھێنانی زیاتر لە ژنێک ،بەشێوەیەک تەنیا لە باری زۆر پێویستدا ببێت ،بۆ ئەوەی خێزان بپارێزرێت لە ئەنجامی خراپ بەکارھێنانی ئەو مۆڵەتە شەرعییە ،بەم شێوەیەش ئاسایش و پارێزگاری بۆ دایکایەتی و مندااڵن دابین دەکەین ،ئامرازیشمان بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئامانجانە لە ھەوڵدان بۆ چەسپاندنی مافی ئافرەتان لە ھەڵبژاردنەکان و نوێنەرایەتیان بۆ گەل کۆدەبێتەوە ،بۆ ئەوەی بتوانێت داکۆکی لەمافی ئافرەتی میسری بکات و ،ھاوکاربێت لە دەرکردنی تەشریعێک ئەو مافانەی بۆ مسۆگەربکات و جێگیری بکات و باڵویبکاتەوە. ھەرکە دورەییە لەساڵی ١٩٤٨بڕیاری دا کار لەسەر ئەوە بکات ،ئیتر ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ «ھەڵکێشانی ئافرەتی میسری لەو قەیرانانەی کە چەندین سەدەیە بەدەستییانەوە دەناڵێنێت ،دەرئەنجام کاری جێبەجێکردنی یەکسانبوونی ئافرەت لەگەڵ پیاو بوو بە میحوەری ژیانی ئافرەتی میسری ھاوچەرخ ،کە بەهیچ شێوەیەک سازشی لەسەر ناکات ھەرچەندیش بچووک بێت. دۆزی ئافرەت و سیاسەتیش ھەردەم لەسەرووی وتارەکانی دورەییە بوو ،زۆر جار وتاری وای باڵوکردۆتەوە باسی لە نەبوونی رۆشنبیری سیاسی لەنێو ئافرەتاندا کردووە بەھۆی ئەوەی سیاسەت لەگەڵ بارودۆخی ئافرەتدا ناگونجێت .لێرەوە ،دورەییە رەخنەیەکی توندی لە ئافرەتان دەگرت ،کە خوێندەواری ھەیە ،کەچی لەرووی رۆشنبیری سیاسی و کۆمەاڵیەتییەوە کەموکوڕی ھەیە: «ئافرەتانی ھاوچەرخی ئێمە تائێستا فێرنەبوونە جڵەوی ژیانی خۆیان بگرنەدەست ،ئەوان ھێشتا ئامادەنین بۆ ئەوەی بچنە نێو مەیدانی سیاسەتەوە ،ئەوەی سەرنجمی بۆ ئەم کەیسە راکێشا ،ئەوەیە کە لە کۆمەڵگەی خۆماندا بینیم ،دەگمەنە ئافرەتێک ببینی بایەخ بە رووداوەکانی ژیانی رۆژانەی دەوروبەری خۆی بدات ،وەک بلێی بارودۆخی میسر و بوویەرەکانی هیچ پەیوەندی بە ماڵ و خێزانی میسرییەوە نییە ،لەوالوەش دایکان خەریکی پەروەردەکردنی نەوەیەکی نوێن بۆ ئامادەکردنی پیاوانی دوارۆژی سیاسەت و ئەدەب. من لێرەدا ئاماژە بۆ تێگەیشتنمان بۆ کاروباری ناوخۆیی و دەرەکی دەکەم .دەگمەنە ئافرەتێک بدۆزیتەوە ناوی سیاسەتمەدارانی واڵتەکەمان بزانێت ،ئەوە جگە لە پیاوانی سیاسەتی میسر لەدەرەوەی واڵت ،کە ئەوانەیش چەند زانیارییەکن دەتوانرێت بەئاسانی لە رۆژنامەکان وەربگیرێت کە کوڕەکانمان و مێردەکانمان و براکانمان دەیھێننە ماڵەوە. بەاڵم زۆربەی ئافرەتانمان تەنیا الپەڕەی تازیەباری و ھەواڵی کۆمەاڵیەتی دەخوێننەوە، بههاری ٢٠١٦
13 222
Analytical, academic, quarterly Magazine
ئەگەر منداڵەکانیان پرسیارێک لەسەر کەیسێک بکەن رای گشتی مەشغوڵ کردووە نازانن چۆن وەاڵمیان بدەنەوە ،ھاوکات لەباتی ئەوەی سوود لە بۆنە کۆمەاڵیەتییەکان وەرگرن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بیروڕای راستەقینە ،کەچی حەزدەکەن باسی مۆدە و گۆڕینەوەی ھەواڵی ئەم و ئەو و تانەو تەشەر بکەن .ئەمانەن ئێمە کاتی پێوە دەکوژین بەبێ ئەوەی یەک ئافرەت سوود ببینێت ،من داواناکەم ئافرەت کاری سیاسی بکات ،بەاڵم پێموایە دەبێت بزانێت چی روودەدات ،ئێمە منداڵەکانمان ئەزیەت دەدەین کاتێک نازانین باسی رووداوەکانی ژیانی گشتی دەوروربەری خۆمان بۆیان بکەین ،بۆیە دەبێت وشیارییەکی گشتگیرمان ھەبێت دەربارەی سیاسەت لەو کاتانەی خەریکی پەروەردەکردنی منداڵەکانمانین. لە نیوەی دووەمی چلەکانی سەدەی بیستەمدا ،بانگەوازی دورەییە شەفیق بۆ ئافرەتی خوێندەوار ئەوە بوو کارلێکی ھەبێت لەگەڵ رووداوە سیاسییەکانی کۆمەڵگەکەی خۆیدا، ئەمەیش دۆزی یەکسانی و فێربوون لە رای دورەییەدا دەخاتە الوە ،وادیاریشە پەیامی گۆڤارەکە لەسەرەتای دەرچوونیەوە ئاراستەی چینی بورژواکان دەکرا ،بۆیە دۆزی فێرکردنی خستبووە الیەکەوە. لەگەڵ ھاتنی ساڵی ١٩٤٨پەیامەکەی (کچی نیل)یش دەستی بە گۆڕانکاری کرد و کارلێکی لەگەڵ گرفتەکانی بناغەی گشتی ئافرەتانی میسر کرد و ،ھەندێک بابەتی ورووژاند کە بەڕاستی زۆرینەی کۆمەڵگە پێیانەوە دەنااڵند بۆ ئەوەی بخرێتە سەر مێزی باسکردن و ھەوڵ بدرێت چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە: «ئێمەی ئافرەتانی میسر بە شەڕێکی سەختەوە تێوەگاڵوین ،نەک شەڕ دژی رابواردن و مەیخواردنەوە (لێرەدا دورەییە شەفیق ئاماژە بە فەرەنسا دەکات ،کاتێک وەزیرە ئافرەتەکەی تەندروستی فەرەنسا ھەڵمەتێکی دژی مەیخواردنەوە کرد) بەاڵم بۆ داکۆکیکردن لەو کچانەی دەیانەوێت بچنە کۆلیجی ئەندازیاری یان کشتوکاڵ ،بۆ ئەو ئافرەتە خوێندەوارانەی دەیانەوێت بەشداری لە ژیانی رۆژانەی خەڵک بکەن و داوای جێبەجێکردنی دەستوور دەکەن و داوای مافی خۆیان دەکەن لە ھەڵبژاردنی پیاوان ،تەنانەت بۆ ئەو ئافرەتانەی جورئەت دەکەن و داوای بەشی خۆیان دەکەن لە کورسییەکانی پەرلەمان یان لێژنەکانی دادوەری ..چونکە پیاوانی میسر ھەوڵ نادەن بۆ خێرو خۆشی واڵتەکەیان ،بەڵکو موحارەبەی ھەوڵەکانی ئێمە بۆ پێشخستنی واڵت دەکەن ،ھەندێک جاریش ئەم کارەیان بەناوی ئایینەوە دەکەن، لەکاتێکدا ئێمە قەت گوێمان لێ نەبووە ئایین رێگری لە ئافرەت بکات بۆ مافی ژیانی خۆی. ھەندێک جاریش بەناوی دابونەریتەوە وادەکەن ،ئەمە چ دابونەریتێکە لەنێوان ئافرەت و کاری خێردا دەبێتە بەربەست؟! لە راستیدا ئەمە گرێی ھەست بەکەم زانینە ھەندێک خەڵک دووچاری بوونە و ،دنەیان دەدات بۆ ئەو جۆرە رەوشتانە ،چونکە ئەوان لەوە دەترسن ئافرەتێک دەسەاڵت بگرێتە دەستەوە ..ئەی برایان رێگامان بەردەن و با کاروانەکە بە رێگا Analytical, academic, quarterly Magazine
13
223
بههاری ٢٠١٦
سروشتییەکەی خۆیدا بڕوات». وتاری دورەییە لە تایبەتەوە بۆ گشتیی گۆڕا ،واتە وتارەکەی شێوازێکی ئایدۆلۆجی وەرگرت ئامانجی بەرژەوەندی گشتیی کۆمەڵگەبوو ،ئەمەیش دەکرێت ھەژماربکرێت بە گۆڕانێکی جۆری لە قسەکردن لەسەر (سروشتی ئافرەت) بۆ قسەکردن لەسەر (مافی ئافرەت) کاتێک داوا لە پیاوان دەسەاڵتداران دەکات لەرێگەی زنجیرە وتارێکەوە بۆ رێگە خۆشکردن لەبەردەم ئافرەت بۆ ئەوەی رۆڵی کاریگەر بگێڕێت لەناو کۆمەڵگەدا و بەشداری ژیانی گشتیی بکات« :بێبەشکردنی ئافرەتی خوێندەوار لە مافێک زۆربەی پیاوە نەخوێندەوارەکان وەریانگرتووە تاوانێکە بە ھەقی میسر دەکرێت ،میسری شبە بەبێ دیموکراتی دەمێنێتەوە تا ئافرەتانی بە بێ بەشی لە تەواوی مافە سیاسییەکانی خۆیان بمێننەوە ،ئەو پیاوانەیش کە لەنێوان ئافرەتان و مافەکانیان دەوەستن ،ئەوانە پیاوانێکن واڵتی خۆیان خۆش ناوێت، چونکە میسر بێ بەش دەکەن لە خزمەتەکانی ئەو ئافرەتانە» .ئەوانەیش ھەمان ئەو داواکارییانەی ساڵی ١٩٢٤بوو. دورەییە شەفیق زیاتر لە کێشەکانی کۆمەڵگە قووڵ بووەوە و ،لە رێگەی سەروتارەکانی گۆڤاری (بنت النیل) باسی ھاوسەرگیری و لێکترازانی دەکرد و ،دووپاتی کردەوە میسر بەدەست بەرزترین رێژەی تەاڵقەوە لە جیهاندا دەناڵێنێ« :سێبەشی ئەو خێزانانەی لە سەرەتای ساڵەوە دروستدەبن ،لە کۆتایی ساڵەکەدا دەڕووخێن ،لە ئەنجامدا ژیانمان بەردەوام دەکەوێتە بەر ھەڕەشەی وشەیەک بێمێشکێک یا سەرخۆشێک یان نەزانێک بە رەوشتی کۆمەاڵیەتی و ئایینی تەندروست دەیدرکێنێت ،بۆیە ئێمە یەکێتی (بنت النیل) مان دامەزراند بۆ داکۆکیکردن لە خێزان ،ھەروەھا داوای مافی ھەڵبژاردنمان کرد بۆ ئەوەی بەشداری لە ئاراستەکردنی رووداوەکان و دەستنیشانکردنی چارەنووسی خۆمان بکەین». ھەروەھا دورییە داوای پێكهێنانی حزبێکی ئافرەتانی بێالیەنی کرد بۆ ئەوەی مافی ئافرەتان بپارێزێت و داکۆکی لێبکات و ،کۆشش لە پێناویدا بکات ،بۆ ئەو مەبەستەیش داوای لە ئافرەتان کرد ھەموو ھەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ ئەو مەبەستە: «نەک لە پێناو کارکردنی ئافرەتان لە سیاسیەتدا ،لە واڵتێک پێویستی بە ئیدارەیەکی تەندروستە بۆ کاروباری کۆمەاڵیەتی ،بەڵکو ئێمە پێویستیمان بە حزبێکە ریزەکانمان یەکبخات بۆ ئەوەی ئەو گرفتانەی بەرپرسەکانمان نەیانتوانی چارەسەری بکەن لەترسی کەسە کۆنەپەرستەکان کە ھەموو شتێک لە لۆژیکی ئایین و دابونەریتەوە تەفسیر دەکەن، ئەوا خۆمان چارەسەری بکەین ،ئەی ئایا شوورەیی نییە فرەژنی تائێستە بنەمایەک بێت بۆ ژیانی ھاوسەرێتی؟ ئەی سەیر نییە کاتێک پیاوەکە شەڕ لەگەڵ ژنەکەی دەکات لەسەر بێقیمەتترین شت تەنیا وشەیەک بەس بێت بۆ ئەوەی ھەرچی لە نێوانیاندا بێت بترازێت، بههاری ٢٠١٦
13 224
Analytical, academic, quarterly Magazine
تەنانەت ئەگەر منداڵیش لەنێوانیاندا بێت؟ لیستی زوڵم و ستەمە کۆمەاڵیەتییەکان کۆتایی نایەت .ھەڵەیەکی زۆرن دەبێت حزبەکەمان ھەوڵی چارەسەریان بدات ،کەیسێکی زۆری تەاڵق و ھاوسەرگیری و میراتی و فێرکردن و مافی سیاسی و چەندەھای دیکە پێویستییان بە پاڵپشتی حزبێک ھەیە ھێز و توانا و زانیارییەکی وای ھەبێت بتوانێت پەیامەکەی خۆی بگەیەنێت ،ئەگەریش حزبی بنت النیل بتوانێت بەشداری لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکات ،ئایا ئەمە شەرەفێکی گەورە نییە؟». لە وەسفێکیدا بۆ بەسیاسی بوونی دورییە( ،لوتفی خولی) دەلێت: «بەو پێیەی ئەو لە چینی بورجوازییە و بۆ جوانکاریی ھۆڵەکان ئامادەکرابوو ،بۆیە تێڕوانینی دورییە بۆ مافی ئافرەت تێڕوانینێکی تەواو بورجوازی بوو ،چونکە پیاوی بورجوازی یەکسان نابێت لەگەڵ ئافرەتی بورجوازی ،بەاڵم مافی فێربوون و بەکارھێنانی فێربوونەکەی ھەیە لە بواری ژیانی گشتیدا ،بۆیە دورییە ئارەزووی دەکرد ئافرەتە بورجوازییەکان رزگاربکات (رزگارکردنیان لەوەی تەنیا جوانکاری بن) نەک رزگارکردنی ھەموو ئافرەتان ،بەڵکو تەنیا ئەو جۆرەیان ،بەاڵم گفتوگۆکانمان و ھەستە مرۆڤایەتییە قووڵەکەی ،وایان لێی کرد کێشەکان بە تێڕوانینێکی جیاوازەوە ببینێت ،بۆیە بایەخی بە روانگەی چینایەتی دا ،لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا دورییە وایلێهات جەختی لەسەر پەیوەندی نێوان دۆزی ئافرەت و دۆزی کۆمەاڵیەتی دەکرد». بەرباڵوی بایەخدانی دورییە شەفیق بە دۆزەکانی ئافرەتی میسری ،وای لێناکات ئەو دۆزانە جەوھەری نەبن و پێوەست نەبن بە دۆزەکانی کۆمەڵگەوە ،سەرباری ئەوەی بانگەوازکردنی بۆ بەشداریکردنی ئافرەت لە سیاسەتدا وای لێدەکات خۆی کێشەکانی دیکەی خۆی چارەسەر بکات. ھەر لەم مەیدانەدا نووسین و وتاری ئافرەتێکی قەڵەم بەدەستی تێکۆشەری چەپڕەو بەناوی (ئینجی ئەفالتۆن) پەیدابوو. لە کتێبە بەناوبانگەکانی کتێبێک بەناوی (ئێمە ..ئافرەتانی میسر – )١٩٤٩و (ھەشتا ملیۆن ئافرەت لەگەڵمانن – .)١٩٤٩کتێبی یەکەمیان (ئێمە ..ئافرەتانی میسر) کە لەساڵی ١٩٤٩چاپ کراوە رووناکبیر (عەبدالرحمان رافعی) پێشەکی بۆ نووسیوە و ،وشەکانی دنەی ئافرەتان دەدات بۆ کۆششکردنی نیشتیمانی بۆ چەسپاندنی بەھاکانی لەناو کۆمەڵگە لەالیەک و لەالیەکی دیکەوە پشتگیریکردنی بوونی خۆی.
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
225
بههاری ٢٠١٦
رافعی لەو پێشەکییەدا کاتێک باسی ئافرەت وەک بەشێک لە کۆمەڵگە دەکات دەلێت: «ئافرەت نیوەی کۆمەڵگەیە ،راستییەکی ئەزەلییە و ،جاران و ئێستایش ھەر بنەمای مرۆڤایەتییە لەوەتەی خوا ئادەم و حەوای دروست کردووە ...بۆیە پێویستە لەسەر ئێمەی پیاوان دان بە مافە سیاسییەکانی ئافرەتاندا بنێین ..ھەرچی مافی مەدەنیشیانە ئەوا پێشتر دانی پێدا نراوە ،بەڵکو دەبێت ئەو مافانە بپارێزین و ھەرچی کەموکوڕییەتی تەواوی بکەین.».. ئەمە سەرەتای پێشەکییەکەی رافعی بوو بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت ھێشتا پیاوانی رۆشنفکر و پێشەنگ ماون ،فکریان شان بەشانی حەماسەتی ئافرەتان وەستاوە و ،بۆ ئەوەی پاڵپشتی لە ھەڵوێستی ئینجی ئەفالتۆن لە کتێبەکەیدا بکات. دنەدەری یەکەم بۆ ئەوەی ئینجی ئەفالتۆن ئەو بیرو راب ە جورئەتانەی خۆی لەناو ئەم کتێبەیدا بخاتەروو ـ سەبارەت بە خۆ کۆتکردنی کۆمەڵگە ،کۆیلەکردنی ئافرەت ـ ئەوە تێکچوونی بارودۆخی سیاسی و کۆمەاڵیەتی میسر لە کاتی چلەکان و سەرەتای پەنجاکاندا ـ لەکاتی شۆڕشی دووەمی میسر ـ بەھۆی زیادبوونی مەترسی بوونی ئیستیعماری انگلیزی و کلکەکانی لەناو میسر ،چونکە ئەم داگیرکارە چاوچنۆکە زۆر ھەوڵیدەدا باڵوبوونەوەی ئاسایی فێرکردن راگرێت بۆ ئەوەی نەزانین و تاریکی باڵی بەسەر واڵتەکەدا بکێشێت ،بۆ ئەوەی خۆی بەناویدا لەرێگەی بردن و تااڵنکردن و دەسخەڕۆکردنەوە گێرەبکات و ،دەنگی گەلێکی چاوکراوە نەیترسێنێت و ،وشەکانی جەماوەرێکی ھۆشیار و خوێندەوار وەڕسی نەکات ،چونکە نەزانین و نەخوێندەواری دوو ھاوپەیمانی دڵسۆزی ئیستیعمارن کە باڵی بەسەر میسردا کێشابوو لە ساڵی ١٩١٩دوای ئەوە کەوتە ملمالنێوە لەگەڵ بزووتنەوەی گەلی نیشتیمانی ..ھەرکاتێک ئیستیعمار بزاڤی فیرکاری ئیفلیج کرد ،دەبێت ئەم کارەیش کاریگەرییەکەی بگاتە باری ئافرەتان لە کۆمەڵگەدا ،چونکە ئافرەت نیوەی کۆمەڵگەیە.. پرۆسەی خوێندنیش لە میسر بەشێوەیەکی گشتی و ،فێرکردنی ئافرەتان بەتایبەتی بەچەند کارێکدا تێپەڕی: -١کەمکردنەوەی میزانییەی فێرکردن ،ئەوەندە بەسە بەراوردی بکەین بە میزانییەی فێرکردن لەسەردەمی ئیسماعیل ،کە %٨ی میزانییەی واڵت بوو ،ئێستایش (واتە لە ساڵی )١٩٤٩میزانییەکەی دەگاتە .%١,٥ -٢لەساڵی ١٨٧٣ئیسماعیل یەکەم قوتابخانەی سەرەتایی کچانی دامەزراند بەناوی (مدرسە السنیە) دووەم قوتابخانەیش لە ساڵی ١٨٩٥دامەزرا ،تا ساڵی ١٩١٩هیچ قوتابخانەیەکی تر دانەمەزرا ،واتە لەماوەی ٤٠ساڵدا لە ٢قوتابخانەی کچان زیاتر نەبوو لەو واڵتەدا، تەنانەت ئەو دوو قوتابخانەیەش بەریتانییەکان خوێندنی بە خۆڕایی تێیدا نەھێشت ،واتە لە ساڵی ،١٨٩٤ھەرچی خوێندنی ناوەندیش بوو ئەوا ھەر ئاسەواریشی نەبوو لەو سەردەمەدا. بههاری ٢٠١٦
13 226
Analytical, academic, quarterly Magazine
ئەمە یەکەمین گەندەڵییەکانە دووچاری کۆمەڵگە ببووەوە ،کە ئینجی ئەفالتۆن لە کتێبەکەیدا (ئێمە ..ئافرەتانی میسر) باسی دەکات. کەچی باسی خودی ئیستیعمار دەکات ،چۆن لەژێر سایەی ھەڵسانەوەی پیشەسازیدا لەدوای شۆڕشی فەرەنسی کەوتنە خۆشییەوە و ،بووە ھۆی سەرەتایەکی خێر بۆ ھەموو ئەوروپا، بۆیە بانگخوازانی ئابووری پیشەسازی نوێ ھەستانەوە بە بانگکردن بۆ ئازادی و خۆشی و یەکسانی بە داواکردنی زیادکردنی بەرھەم .زۆریش ئاسایی بوو ئەم بانگکردنانە لەسەر باری ئافرەت لەناو کۆمەڵگەدا رەنگدانەوەی ھەبێت .ھەرچی ئەو گەالنەیش بوون کە بەربەست و کۆتەکان رێگەیانی لەو پێشکەوتنە گرتبوو ،کە بووە ھۆی ئەوەی لە رووی پێشکەوتنی ئابووریشەوە بووەستن و ،ئەم وەستانەشیان لەسەر باری ئافرەت رەنگی دایەوە و ،چەند کۆششی کرد ھەر لەسەر بارودۆخە کۆنەکەی خۆی مایەوە. ئینجی ئەفالتۆن لە کتێبەکەیدا (ئێمە ..ئافرەتانی میسر) ئەو کەشوھەوا گشتییەی روون کردۆتەوە کە دەوری میسری دابوو کاتی چاپکردنی کتێبەکە لە کۆتایی چلەکاندا ،یان ئەو ھۆیانەی ھانی دان باسی ئەو دۆزانە بکات لەناو کتێبەکەیدا ھاتوون ،چونکە لە کۆتایی چلەکاندا جەدەلێکی سەخت ھەبوو لەنێوان دوو تیپدا سەبارەت بە مافی ئافرەت: تیپێک پشتگیری یەکسانی نێوان ئافرەت و پیاو لەناو کۆمەڵگەدا دەکات .ئەو تیپەکەیش دژی ئەو یەکسانییەیە ،ھەر تیپێکیش شوێنکەوتووانی خۆی ھەبوو. بیرو ڕاکانی ئینجی ئەفالتۆن پەنجەی خستە سەر ھەموو ئەو تنگژانەی دەوری وتاری کۆمەڵگەی داوە لە دیاردەکانی دواکەوتوویی و شکستی .دوای ئەوە داوای پێویستییەکانی کۆمەڵگەی میسری کرد بۆ لێکۆڵینەوەیەکی زانستییانەی واقیعی بۆ بارودۆخی ئافرەتی میسری و گرفتەکانی و داواکارییەکانی. ھەروەھا ئینجی ئەو گوتە کۆمەاڵیەتییە باوەی خستەروو ،کە لە چلەکان زۆر باوبوو «ئافرەت بۆ ماڵەوەیە» بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت پایەی ئافرەتی میسری لەناو کۆمەڵگەکەیدا زۆر کەمترە لەهی پیاو! ئینجا لەم پرسیارەوە دەچێتە سەر پرسیارێکی گەورەتر :چۆن ئافرەتی میسری –بەردەوام -قوربانی دابونەریت و فکرە کۆنەپەرستییەکان بووە؟ بۆ ئەوەی بەھێزترین گوزارشت باسی باری راستەقینەی ئافرەت لە خێزانی میسریدا دەکات ئەو قسە نەستەقەیە کە دەلێت« :ئافرەت لە ژیانیدا تەنیا دوو جار لەماڵ دەچێتە دەرەوە ،لە کاتی شووکردنی و لەکاتی مردنی» .چونکە ئافرەتی میسری ھەر وەک وشەکانی ئینجی وێنایکرد ـ ھەردەم بەندکراوە ،لە بەندیخانەیەک دەرناچێت تەنیا کاتێک دەیبەن بۆ بەندیخانەیەکی ترـ ئینجی داوادەکات« :کارکردنی ئافرەت پێویستییەکی کۆمەاڵیەتییە بۆ خۆی وەک تاک و، Analytical, academic, quarterly Magazine
13
227
بههاری ٢٠١٦
بۆ کۆمەڵگەیش بەشێوەیەکی گشتی ،چونکە کەسایەتییەکی سەربەخۆی لێ دروستدەکات، نانی خۆی پەیدادەکات بەبێ ئەوەی بەسەر کەسەوە باربێت ،سەربەست دەبێت لە دەستنیشانکردنی ھاوسەری ژیانی و ،ژیانێکی پڕ لە رێز و بەختەوەری ھەڵدەبژێرێت ،بۆ کۆمەڵگەیش دەبێتە یاریدەدەری بەشەکەی تری بۆ پێشکەوتنی». وتارەکەی ئینجی ئەفالتۆن بە بەڵگەوە باسی ئەو نەھامەتییانە دەکات میسر لە چلەکاندا تووشی ببوو ،کە ببووە ھۆی ئەوەی کۆمەڵگە داوا لە ئافرەت بکات بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی .لێرەوە زۆر بە دورودرێژی باسی بەردەوام نەبوونی فێرکردنی کرد بەو شێوەیەی دەخوازرا ،بەتایبەتی لەگەڵ ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی سیاسەتی (محەمەد عەلیی گەورە) لەناو واڵتدا بۆ فێرکردن کردی ،بەاڵم ئینجی ئەفالتۆن ئیدانەی ئەو کەسانە دەکات کە لەسەردەمی حوکمی میسردا ملکەچی انگلیز ببون و ،دژی کۆمەڵگەی میسری کاریان دەکرد .ھەروھا داوای یەکسانی ئافرەت و پیاوی کرد و ،داوای بەربەستکردنی فرەژنی کرد، کە لەناو کۆمەڵگەدا باوبوو و بەئامار و داتا باسی لێوەکردووە ،لەگەڵ باسی کاری زیناکردن و سزاکانی ،کە تەنانەت لەمەیشدا یەکسانی لەنیوان پیاو و ئافرەتدا نییە و دەلێت: «سەرنجی ئەو بەڕێزانە رادەکێشین بۆ راستییەکی دیکە ،کە ژمارە و ئامارە فەرمییەکانی باسی دەکەن: -١لە ساڵی )٥٢٤٢١( ١٩٣٩رووداوی تەاڵقدان و ( )١٨٣٨٢٣ھاوسەرگیری روویانداوە. -٢لە ساڵی )٥٤٢٢٨( ١٩٤٠رووداوی تەاڵقدان و ( )١٩٩٨٣١ھاوسەرگیری روویانداوە. -٣لە ساڵی )٦٨٠٥٥( ١٩٢٤رووداوی تەاڵقدان و ( )٢٢٦٥٧٦ھاوسەرگیری روویانداوە. ئەمەش دەاللەت لەوە دەکات ،چ دارووخانێک دووچاری کۆمەڵگە بووتەوە و بەرەو رووخان دەیبات ،ئەمەیش بێگومان لەئەنجامی تێگەیشتنێکی ھەڵەیە بۆ شەریعەتی ئیسالم کە رێگەی داوە پیاو ٤ژن بهێنێت ،بۆیە ئینجی پەنای بۆ وتاری ئایینی برد بۆ رەتکردنەوەی کرداری تەاڵقدان ھەر بە ئایەتەکانی قورئان: «فان خفتم اال تعدلوا فواحدە». «ولن تستطیعوا ان تعدلوا بین النساء ولو حرثتم».ئەم ئایەتانە ھانی فرەژنی نادەن ،بەڵکو ھانی دادپەروەری و یەکسانی لەنێوان ھاوسەراندا دەدات ،زۆربەی تەعالیمەکانی ئایینی ئیسالمی پیرۆزیش جەخت لەسەر بیرۆکەی یەکسانی و ھەروەزی و لێبوردەیی دەدەن نەک تەنیا لە نێوان ئافرەت و پیاودا ،بەڵکو لەنێوان ھەموو مرۆڤەکاندا ،چونکە ئیسالم بۆ ئەوە ھات شۆڕش لەدژی جەھالەت بکات و ژیانێکی نوێ پڕ لە دادپەروەری و پاکی بۆ مرۆڤایەتی پێشکەش بکات.
بههاری ٢٠١٦
13 228
Analytical, academic, quarterly Magazine
رەخنەگرتنی ئینجی ئەفالتۆن بۆ بارودۆخە ناھەموارە گشتییەکەی کۆمەڵگە بەھۆی ئیستیعمارەوە ،گەورەترین گەواهیە ،کە بارە خراپەکەی ئافرەت جودانیە لە بارخراپی کۆمەڵگە ــ کە بەهیچ شێوەیەک ھەوای ئازادی ھەڵنەدەمژی ــ ئەمەیش وای لێیکرد یەک زەمەن ھەڵبژێرێت تێیدا پیاو و ژن بەیەکسانی پێکەوە دەژیان: «مرۆڤایەتی ئاشنای چەرخێک بوو ئافرەت تێیدا لەگەڵ پیاو یەکسان بوون ،بەڵکو ھەندێک جاریش لەو زیاتر بووە ،کاتێک ئافرەت بەشداربووە لە ژیانی ئابووری و بەرھەمهێناندا شان بەشانی پیاوان .ئەوەیش لە چەرخی فیرعەونەکان بووە ،تەنانەت مێژوونووسی ناودار (ماکس میلەر) وێنەی ئەوەی بۆمان کردووە کاتێک دەلێت :هیچ میللەتێکی کۆن یان نوێ زامنی بارێکی یاسایی ئاست بەرزی بۆ ئافرەت نەکردووە بەقەد دانیشتووانی دۆڵی نیل، چونکە ئاسەوارەکان وامان پێشان دەدەن ئافرەتەکانیان لە رێگاکاندا بەتەنیا رێیکردووە و کاری لە بازرگانی و پیشەسازیدا کردووە. ھەروەھا نووسەر و رووناکبیر (ویل دورانت) لە کتێبەکەیدا (مێژووی شارستانی) باسی ھەمان باری ئافرەتی کردووە و دەلێت: «وادیارە ئەو سەرکەوتنەی باری ئافرەت لەئەنجامی سیستمی عەشیرەتی دایک بووە ،کە کۆمەڵگەی میسری پێ شوناس بووە ،چونکە ئافرەت تەنیا ساالری ماڵەوە نەبووە ،بەڵکو ھەموو موڵکایەتی عەقاری بەناوی ئەوەوە بووە بەپێی نەسەبی ژنایەتی». بەاڵم کاتێک سەردەمەکانی کۆیالیەتی باڵی بەسەر مرۆڤایەتیدا کێشا ،ئافرەت کەوتە داوی کۆیلەبوونەوە و ،بووە ئامرازێکی رابواردنی پیاو و بەس ،لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرا، مێژووی مرۆڤایەتیش ئەم قۆناغەی بۆ ھەموو گەالنی سەر زەوی تۆمار کردووە ،چونکە ئافرەت زیندانی ماڵەوە کرابوو ،یان ئافرەت نەدەبا بەشداری ژیان بکات بەڵکو دەبایە بارێک بایە بەسەر مێردەکەیەوە ،کە دەیژێنێت و زاڵە بەسەرییەوە. دروشمی (ئافرەت بۆ ماڵە) لەرووی مێژووییەوە ھەڵقواڵوی ئەو چاخە تاریکانەیە ،کە مرۆڤایەتی لەدوای خۆیەوە بەجێیھێشت. ھەروەھا ئینجی ئەفالتۆن لە بیرەوەرییەکانیدا باسی رۆڵی بزووتنەوەکەی ئافرەتانی ساڵی ١٩٥١دەکات (ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەی )١٩٣٦لەکاتی ھەڵگیرسانی کۆششی چەکداری دژی بنکەی بەریتانی لە ناوچەی قەنات و ،پاشەکشەکردنی ٨٠ھەزار کرێکار لە کۆلۆنگاکانی ئینگلیز لەوێ کاریان دەکرد ،ئەمەیش دوای ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەی ١٩٣٦لەالیەن حکوومەتی میسرییەوە ،ئەو دەلێت( :بەھۆی ئەوەوە لێژنەی کچانی یەکێتی ئافرەتان پێكهات). Analytical, academic, quarterly Magazine
13
229
بههاری ٢٠١٦
لە بەرواری ١٩٥١ /١٠/١٠ئەو لێژنەیە بانگەوازێکی بۆ ئافرەتانی دۆڵی نیل ئاراستەکرد، کە رۆژنامەی (ئەلمسری) رۆژی ١٠/٢٠باڵویکردبۆوە ،ھەروەھا ھەمان لێژنە بانگەوازێکی تایبەتی بۆ رای گشتی جیھان دەرکرد ،گرنگترین شت لە بەرنامەی لیژنەکەدا ھاتبوو، پێویستە دابڕانێکی ئابووری فەرمی و گەلیی بۆ کاڵکانی ئینگلیز رێکبخرێت و ،پێویستە نووسینگەیەک پێکبهێنرێت بۆ دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ ئەو کرێکارانەی مانیانگرت لە کارکردن لە کۆلۆنگەکانی ئینگلیز ،ھاوکات پێویستیشە یەکەی فریاگوزاری لە کچانی میسری پێکبهێنرێت .ئامانجی لیژنەکەیش داگرتنی جەماوەری ئافرەتان و رێکخستنیان بوو بۆ پاڵپشتی کردنی ماددی و مەعنەوی پاڵەوانەکانمان لە ناوچەی قەنات). لە ساڵی ١٩٥١لێژنەی ئافرەتان بۆ بەربەرەکانی میللی بە پێشڕەوی (سیزا نەبراوی) دروست بوو ،ژمارەیەکی زۆری ئافرەتانی کرێکار بەشدارییان تێیداکرد لە ناوچەی قەنات. دوای ئەم قۆناغە خۆبەخشییە بە چەند مانگێک شۆڕشی یۆلیۆ ھەڵگیرسا و ،کۆششی ئافرەتان چووە قۆناغێکی نوێوە پێوەستە بە مێژووی میسرەوە. بۆیە ،ئافرەتی میسری پێشکەوتنێکی بەردەوامی بەخۆیەوە بینیوە ،لەماوەی ٥٠ساڵی رابردوو بەبێ بچڕان. ھەروەھا (شەهیدە باز) لە لێکۆڵینەوەیەکیدا سەبارەت بە قۆناغی لیبرالییەکان لە مێژووی بزووتنەوەی ئافرەتاندا پێیوایە کە: سەرەڕای جۆش و خرۆشی بزووتنەوەی ئافرەتان لەم قۆناغەدا ٢٣یۆلیۆ ١٩٥٢کەچی نەیتوانی بارودۆخی ئافرەتانی میسر بەشێوەیەکی رادیکالی بگۆڕێت ،کە دەکرێت ھۆیەکانیشی بۆ ئەم خااڵنەی خوارەوە بگەڕێنینەوە: -١دواکەوتوویی کۆمەڵگەی میسری و پاشکۆیەتیی سیاسی و ئابووری و کۆمەاڵیەتی و، باڵوبوونەوەی ھەژاری و نەزانی و نەخۆشی ،لەگەڵ قۆرخکردنی دەسەاڵت و سەروەتەکان لەالیەن ھاوپەیمانێتی چینەکانی ئاغاکان و بورجوازەکان ،کە بووە ھۆی ئەوەی زۆربەی گەل لە چینی ھەژارە بێدەنگەکان بن. -٢سەرەڕای ئەوەی ئافرەتانی چینی ناوەڕاست و کرێکار بەشدارییان لە بزووتنەوەی نیشتیمانیدا کرد لە نێوان سااڵنی ١٩٥١ – ١٩٤٦کەچی بزووتنەوەی ئافرەتان لە قۆناغی نیمچە لیبرالییەکەدا بزووتنەوەیەکی نوخبەوی بوو ،پێكهاتبوون لە ئافرەتانی چینەکانی ئۆروستکراتی و بورجوازی ،کە کات و پارەیان زۆر بوو بۆ چاالکی( )...ئەم ئینتیما چینایەتییەیان لە قبووڵکردنیان بۆ سیستمی ئابووری و کۆمەاڵیەتییە باوەکە رەنگی دایەوە، بۆیە بەشێوەیەکی گشتی بزووتنەوەی ئافرەتان روئیایەکی کۆمەاڵیەتی گشتگیری نەبوو، بههاری ٢٠١٦
13 230
Analytical, academic, quarterly Magazine
کە تێیبگەیەنێت کەوا دواکەوتنی ئافرەت و سەرکوتکردنی و دەسخەڕۆکردنی پێوەستە بە دواکەوتن و سەرکوتکردن و دەسخەڕۆکردنی ھەیەکەلیی لەناو کۆمەڵگەدا. -٣بەردەوامبوونی دووفاقیی رۆشنبیری لەناو کۆمەڵگەی میسریدا بووە ھۆی دروستبوونی ملمالنێیەکی زۆر لە نێوان الیەنگرانی گۆڕانکاری و الیەنگرانی دەستگرتن بە بارە کۆن و ئاساییەکەی ئافرەتان. تێبینی :ئەم لێکۆڵینەوەیە بەشێکە لە کتێبی (المرئە والسلطە فی مصر) « الواقع السیاسی وائدبی « ()١٩٨١ - ١٩١٩ی نووسەر (عەفاف عبدالمعطی) .بە باشمان زانی وەریگێڕینە سەر زمانی کوردی بۆ سوودی گشتی .ـ جومعە جەباری.
Analytical, academic, quarterly Magazine
13
231
بههاری ٢٠١٦
Analytical, academic, quarterly Magazine
13 232
٢٠١٦ بههاری