گۆڤارێكی وهرزیی هزرییه پەیمانگەی یهكێتی ئافرهتانی كوردستان بۆ پرسە كۆمەاڵیەتییەكان دەریدەكات ساڵی چوارهم – ژمارە ()١٦ خاوەنی ئیمتیاز
یەكێتی ئافرەتانی كوردستان سەرنووسەر
مەهاباد قەرەداغی
mahabad07@gmail.com 07504451932 دیزایینی بەرگ و ناوەوە
هێمن خدر
07504073710 تیراژ 1000
پێگهی ئهلیكترۆنی یهكێتی ئافرهتانی كوردستان
www.afrat.org
ساڵی چوارهم
2
16
پێرست سهروتار .................................................................سهرنووسهر5............................. دەوڵەتی چاوەروانکراوی کوردستان و رۆڵ و پێگەی ئافرەت .....................د .ڤیان سلیمان9................ یانەی سەرکەوتنی کوردان و ڕۆڵی لە بواری سیاسی و ڕووناکبیری کوردا.........ئهحمهد باوهڕ25 .................. کۆژانی کۆمەڵ لە ئاوێنەی ئەڵوەندا..............................................مهاباد قهرهداغی٧٣................ توێژینهوهیهك دهربارهی :نهێنی بهردهكان الی ئافرهت..........................پهری حهم ه میرزا٨٩ .............. ئاراستهكانی گهشهی بهردهوام ل ه كۆمهڵگادا.....................................هێرش شكاك١٠٧ .................. پهروهرده و خوێندن ل ه شاری كفری............................................سهباح علی جاف١٣٣ .............. مێژووی گەشەکردنی خوێندن و رۆشنبیری لە ناوچەی کفری .................د .حسێن ئیسماعیل خان١٦١ ........ ڕەوشی ژیانی کرێکارانی کەرتی تایبەت توێژینەوەیەکی سۆسیۆلۆژییە .......جوتیار فهریق193 .................... ئاوڕێکی جوانیناسانە لە «خەوەبەردینە»ی سوارە ئیلخانیزادە...............عهبدولخالق یهعقوبی٢١١ .............. وشهی ھێزدار و فــرە مانا (سـیمانتیک) لە دوتوێی شیعردا...................موحسین ئاوارە٢٢٩ ..................
ساڵی چوارهم
16
3
ساڵی چوارهم
4
16
س ە ر
و
ستە را ر
نو و س
ەر ساڵی چوارهم
16
5
ساڵی چوارهم
6
16
بەم ژمارەیەی گۆڤاری شیکار کە ( )١٦یە ،تەمەنی گۆڤارە وەرزییەکەمان چوار ساڵ پڕ دەکاتەوە .ئێمە لە زستانی ٢٠١٢دەستمان پێکرد و یەکەمین ژمارەی ئەزمونگەرییمان ناو نا ژمارە (سفر) و لە ٢٥ی نۆڤەمبەری ئەوساڵەدا بە چەندین توێژینەوەی تۆکمە و بەهێز هاتینە مەیدان .بەو پێیەی گۆڤاری شیکار وەرزییە و تایبەت بە لێکۆڵینەوەیە ،لەم چوارساڵەدا توێژینەوەی زۆر بەهێز و پێزی لە بواری زانستە مرۆییەکاندا ،کۆمەڵناسی، دەروونناسی ،پەروەردە ،سیاسەت ،کولتوور و ئەدەب و هونەر و تەنانەت توێژینەوەی بەپێز لەبارەی سامانە سروشتییەکانی وەکو ئاو و پیترۆڵ و سیاسەتی نەوت و هتد لە دووتوێی گۆڤاری شیکاردا پێشکەش کراون. ئەوەی جێگای رەزامەندیمانە ئەوەیە کە قوتابیانی زانکۆکان لە سەرەتای چاپی هەر ژمارەیەکدا دێن و داوای دەکەن و پێمان دەڵێن زۆریان سوود لیوەرگرتووە و ئێستاش بەردەوام داوای ژمارەکانی پێشووتری گۆڤارەکە دەکەن و بۆ توێژینەوەکانیان وەک سەرچاوە وەریدەگرن .چەندین مامۆستای زانکۆ ستایشی گۆڤارەکەیان کردووە و پێشنیازی گرنگیشیان بۆ گەشەپێدانی پێشکەش کردووین .ئەمانە فیدباکی زۆر گرنگن بۆ ئێمە و بۆ بەردەوامی رەزامەندی ئەو توێژانەی سوود لە گۆڤاری شیکار وەردەگرن، ئێمە تێدەکۆشین بەردەوام لێکۆڵینەوەی جۆراوجۆریان پێشکەش بکەین. لەم دووساڵەی دواییدا ،لە ٢٠١٤ەوە قەیرانی ئابووری و شەڕی داعش سەختییەکی زۆری بۆ دروست کردین و پێداگریمان کرد لەسەر کۆڵنەدان و نەوەستان و خۆشبەختانە توانیمان درێژە بە رێگاکە بدەین و هەنگاوی سەنگین بنێین لەم بوارە گرنگەدا کە بواری میدیای تایبەتمەند بە توێژینەوەیە. من وەک سەرنووسەری گۆڤارەکە شانازی بەوەوە دەکەم بە هەناسەیەکی نیوتراڵ و زانستییەوە ئەم گۆڤارەم بەڕێوەبردووە و ئەگەرچی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کە رێکخراوێکی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە ،خاوەنی ئیمتیازی گۆڤارەکەیە ،بەاڵم کەس دەستی لە کاروباری گۆڤارەکە وەرنەداوە و بە تەواوی ئازادی فیکرەوە خۆم بڕیاردەری ناوەڕۆک و شێوەی گۆڤارەکە بووم و بێگومان پێشنیازە زانستی و الیەقەکانی ساڵی چوارهم
16
7
هاوڕێیانی پسپۆری بوارەکەم لەبەرچاو گرتووە ،ئەگەر پێشکەشیان کردبیت .ئاسان نییە گۆڤارێکی وا بە تەنیا دەربکەیت ،بەاڵم لە پێناوی ئەوەی گۆڤاری شیکار بەردەوام بێت و نەوەستێت ،بەربەستەکان تێدەپەڕێنم و بە هیوای ئەوەم رۆژێک ژمارە ١٠٠ی گۆڤارەکە پێشکەش بە خوێنەرانی هێژا بکەین. فەرموون بەوپەڕی رێزەوە ،ژمارە ١٦ی گۆڤاری شیکار بە کۆمەڵێ توێژینەوەی بەپیزی هاوڕێیانی توێژەر و نووسەر ،پێشکەش بە ئێوە دەکەین و بە هیواین چێژ و سوودی لێ ببینن.
ساڵی چوارهم
8
16
دەوڵەتی چاوەروانکراوی کوردستان و رۆڵ و پێگەی ئافرەت د .ڤیان سلیمان
ساڵی چوارهم
16
9
ساڵی چوارهم
10
16
پێشەکیبەشی یەکەم:ڕەوتە مێژووییەکەی بزاڤی رزگاریخوازی کوردو داھاتووەکەی دەروازەھەرێمی کوردستان ئەزمونێکی جیاوازدەوڵەتی چاوەروانکراوبەشی دووەم:ئافرەتانی کوردستان وسەد ساڵ خەبات و قوربانیداندەروازەنەھامەتیەکانی ئافرەت لە سایەی بێ دەوڵەتی و چاوەڕوانیەکانی لەم دەوڵەتە. بەھێز کردنی پێگەی ئافرەت لە چوارچێوەی دەوڵەت دا.-دەرەنجام
.......... پێشەکی
بە درێژایی مێژوو ،مێژووی کوردستان (کۆن و سەدەکانی ناوەراست)کە بەدەستی نەیارانی کورد یا ھەندێ گەریدەی رۆژھەاڵتناس نووسراوەتەوە ،ھەموویان ئاماژە بە جیاوازی رادەی ئازادی ئافرەتی کوردستانی لە ھاوڕەگەزەکانی لە نەتەوەکانی دەوروبەر دەدن و شاھیدی سوارچاکی و ئازایەتی و رۆلە گرنگەکەی لە بەرێوەبردنی بنەماڵەو ھۆز و تەنانەت ئیمارەتەکانیش بووینە ،بەاڵم وەکو دیارە ئافرەت قەت ھەوڵی نەداوە باسی ماف و خواستەکانی خۆی وەک ئافرەت بکات یا خود ھانی ئافرەتانی تر بدات بەرھەڵستی دابی گشتی و دیدی کۆمەڵگای کوردی ببێتەوە .ئەمە بۆ ئەم ھۆیانە دەگەڕێنمەوە: یەکەم :کۆمەڵگای کوردستانی رێزی لە ئافرەت گرتووەو تا ڕادەیەک خاوەن کلتوری یەکسانی بووە و بواری ھاوبەشی و بەشداری ھەمەالیەنەی ژیانی سیاسی و جڤاکی بۆی ساز درابووە .زۆر ئاماژە ھەن ئەم راستیە دەسەلمێنن وەک مافی خاوەندارێتی ئافرەتان بۆ زەوی وزار وتەرش ومااڵت کەتا ئێستاش کۆمەڵە شوێن ھەن ناوی ئافرەتی لەسەرە، ساڵی چوارهم
16
11
مینا پیر بیب ،پیرە فاتێ ،زیناڤا و..تد ،ھەروەھا ئاماژەیەکی تری ئەم گریمانەیە ئەوەیە کە لە زمانی کوردیدا زەوی ھەمیشە ھەڵگری نیشانەی مێ یە و ناوی دەڤەرەکان بە گوند و شارەوە بۆ ناولێنانی کچ بەکار دێت .دیسان ھەڵگرتنی ناوی دایک لەالیەن بنەماڵەوە، کە زۆر بنەماڵە ھەن تا ئێستاش نازناوەکەیان لە دایکیان وەرگرتووە ،سەلمێنەری راستیەکانی سەرەوەن. دووەم :ھەست پێنەکردنی جیاوازی بە ھۆی نزمی ئاستی خوێندەواری و رۆشنبیری بەشێوەیەکی گشتی و داگیرکراوەیی واڵتی کوردان و بەردەوامی شەڕەکان و نەھامەتی وماڵوێرانی کە بارقورسیە گەورەکەی بەشی ئافرەتان بووە ،ئەودەرفەتەی بۆ نەھێشتووە کە بیر لە مافە کەسیەکانی وەک مرۆڤ بکاتەوە. سێیەم :داخراوەیی و نەبوونی ھاتوچوو لەگەڵ واڵتانی تر کە بووە ھۆی بە ئاسایی زانین و پەسەندکردنی شێوازی ژیانی جڤاکی بەو ڕەوتەی کە ھەبووە. رووداوەکانی سەدەی بیستەم ھێدمەیەکی ئەوەندە گەورە بوو کە کاریگەریەکی ھەمەالیەنەی کردە سەر ھزر و تێفکرینی تاکی کوردستانی و چۆنیەتی تێڕوانین و مامەڵەی لە گەڵ نەتەوە ھاوسێیەکانی .بەداخەوە باجی گەورەی تەسفیە حیساباتی زلھێزەکان و نەتەوە ھاوسێیەکانی کوردستان ،بە وێرانی و پارچەپارچەبوونی واڵتی کوردان وپێشلکردنی مافە مرۆڤایەتیەکانیان کۆتایی ھات .رۆحە سەرکێش و ئازادیخوازەکەی کورد بە تایبەتی توێژە خوێندەوارو رۆشەنبیرەکەی بەرھەڵستی زولم و ستەمەکەبوون وداوای ھەستانەوە و شۆرش بۆ دەستھێنانی ماف و سەربەخۆییان دەکرد .ھەر لە رۆژنامەی کوردستانەوە بگرە تا ھۆزانەکانی ھۆزانڤانانی کورد ھەمووی لە خزمەت دۆزە ڕەوا و وشیارکردنەوە و بەرزکردنەوەی ھەستی نەتەوایەتی تاکی کوردستانی بووەو لەمەدا ئافرەت و پیاو لە یەکتر جیا نەکراونەتەوە و تەنانەت لە بزاڤی رزگاریخوازیدا ئافرەت وپیاو ھاوبەش و ھاوکاری یەکترن لەتێکوشان و خەباتیان وھەندێ جار نەک تەنھا سەرکردایەتی شۆرش بەڵکو پاڵپشتی شۆرشەکانی ناوچەکانی تر دەکات و داوای یەکرێزی و یەکگرتوویی ھێزەکانیان لێ دەکات .ئەمەیە کە جارێکی تر ئافرەتی کوردستانی ئازادییە سیاسیەکەی پێش ئازادیە کۆمەاڵیەتیەکەی دەخات و کە دەرفەت پەیدا دەکات پێکەوە بۆی تێدەکۆشێت. لەم سۆنگەیەوە لە چوارچێوەی ئەم باسەدا ھەوڵمان داوە لە بەشی یەکەم ڕەوتە مێژوویی و پەرەسەندنی بزاڤی رزگاریخوازی و داھاتووە چاوەروانکراوەکەی بیخەینە بەردیدەکەتان و لە بەشی دووەم ،کرۆکی باسەکەمان رۆل بینینی ئافرەت لەالیەک و لەالیەکی ترەوە کاریگەریی مەینەت و ئازارەکانی بەردەوامی شەڕو دڕندەیی دوژمنان لە سەر ئافرەت شی ساڵی چوارهم
12
16
دەکرێتەوە و دواتر ئەو دەورەی کەھەم ئافرەت خۆی دەبێ ھەوڵی بۆ بدات وھەم وەک دەولەتی کوردستان دەبێ زەمینەسازی لە بار بۆی ساز بکات ،دەستنیشان دەکرێن و بە کۆمەڵی دەرەنجام کۆتایی پێ دەھێنین. بەشی یەکەم:ڕەوتە مێژووییەکەی بزاڤی رزگاریخوازی کوردو داھاتووەکەیتا ئێستا رووی نەداوە لە تەئریخی میللەتا قەڵغانی گوللە سینگی کچان بێ لە ھەڵمەتا پیرەمێرد دەروازە: ھەرێمی کوردستان کە لە بنەرەت دا دەکاتە باشوری کوردستانی گەورە ,بە پێی ئەو دابەشکردنەی لە رێکەوتنامەی سایکس – پیکۆ کە نەخشەی بۆ کێشرا بوو و دواتر بە پێی بەرژەوەندی زلھێزەکان بە تایبەتی بریتانیا ،فەرەنساو رۆسیاو بارودۆخی ناوچەکە،و بە پاڵپشتی چەندین پەیماننامە و ڕێککەوتنی دووالیەنە و سێ الیەنە کە گرنگترینیان سیڤەر و لۆزان بوو ،والتی کوردان دابەشی سەر واڵتە تازە دروستکراوەکانی تورکیا ، عیراق و سوریا کرا .ئەمە سەرەتای ئازارو نەھامەتیەکی گەورە بوو بۆ ھاونیشتیمانیانی کوردستان .لە ھەمانکاتدا دەروازەیەک بوو بۆ زیاتر ھەستکردن و تێگەیشتنی زیاتری ئامانجە نەتەوەییەکان و بەرزبوونی ئاستی وشیاری نەتەوەیی تاکی کورد بە ھەردوو رەھەندە فیکری سیاسیەکەی و ناوەرۆکە ئازادیخواز ،مرۆڤدوست و ئاشتەواییەکەی بەردی بناغەی رۆشنبیری سەردەمیانەی کورد دانرا .بەدرێژایی سەدساڵی رابردوو لە سێدارەدانی سەرکردەکانی شۆرشەکانی کوردەوە بگرە تا دەگاتە لەسێدارەدانی کۆمەڵی و ڕاگواستن و قڕکردن و لوتکەی کارەساتەکان لە باشووری کوردستان کە خۆی لە پرۆسەکانی جینۆساید :ئەنفال و کیمیاباران بینیەوە ،ئەمانە ھەمووی نەبوونە ھۆی الوازی گیانی نەتەوەیی ,بەڵکو بەئەندازەی گەورەیی کارەساتەکان گیانی بەرەنگاری و خۆبەدەستەوەنەدان و بەرگری و ماندوونەبوون پەرەی دەسەند لە پێناو کۆتاییھێنان بە زوڵم و ستەم و ئازادکردنی قەوارەیەکی نیشتیمان لەناو چوار دەوڵەتە داگیرکەرو یەکگرتوو لەسەر بنەبڕکردنی نەژادی کورد .بەرھەمی ئەمەش راپەرینی مەزنی خەڵکی باشووری کوردستان بوو لە ساڵی ( )١٩٩١و دەستپێکردنی ئەزمونێکی نوێ لە ناوچەکە ،کە ئەزمونی ھەرێمی کوردستانە. ساڵی چوارهم
16
13
ھەرێمی کوردستان ،ئەزمونێکی جیاواز :ئەزمونی ھەرێمی کوردستان دوور نەبووە لە دەستدرێژی ناحەزانی کورد و پیالنگێریەکانیان ،لە ھەمان کاتدا دوور نەبووە لە کێشە و گیر و گرفت .مێژووی مرۆڤایەتی سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە ھەر ئەزمونێکی دوای شۆرش بێ کێشە و گیروگرفت نابێت ،بەاڵم ئەمەش رێگر نییە لەوەی رێگا بە خۆمان نەدەین کە بڵێین ئەزمونی ھەرێمی کوردستان مایەی شانازیە بۆ ھەموو دانیشتوانەکەی بێگومان ئەمەش ھۆکاری خۆی ھەیە ،کە بە شێوەیەکی گشتی وەک بەبیرھێنانەوەیەک دەتوانین بڵێین ھەرێمی کوردستان جیاواز لە ھەر قەوارەیەکی دیکە تەنراوە بە دەوربەری ناحەز و پیالنگێڕ لە دژی کەھەموو کات لەھەوڵدا بوون بۆ شکستھێنان بەم ئەزمونەو ،سڵیان لە ھیچ رێگایەک نەکردۆتەوە بۆ ناشیرینکردن و بەڵکو ڕوخاندنی ،سنور بەزاندن و شەری فیکری و بەالرێدا بردنی ڕای گشتی ھەرێم و جیھانی ،تەوەری سەرەکی کاری پیالنگێڕی نەتەوە بااڵدەستەکانی دەوروبەرمان بوون ،ھەروەکو بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە ھەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی گەورەترین شەپۆڵی توندرەوی و داگیرکاری تیرۆریستانی داعش بۆتەوە بە شێوەیەک کە ئەوەی ئەم دوژمنانە کردیان لە مێژوودا مەگەر مەغۆلەکان دەرھەق بە مرۆڤایەتی کردبێتیان ،ئەمە سەرەرای قەیرانی دارایی ھەرێمی کوردستان کە ھۆکارە سەرەکیەکەی حکومەتەکەی بەغدایە. شانازیە بۆ ھەرێمی کوردستان ،کە سەرەرای ئەم ھەموو نەھامەتیەی بەسەریدا ھاتووە ئەزمونەکەی بەردەوامەو لەھەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی ھاوشانی واڵتە پێشکەوتوەکان بێت و چاوی بڕیوەتە ئاستی پێشکەوتنی واڵتانی رۆژئاوا ،گرنگترین خاڵی جیاکەرەوەی ھەرێمی کوردستان کە بۆتە ھۆی راکێشانی سەرنجی جیھانیان و واڵتانی رۆژئاوا بە چاوێکی جیاواز سەیری کوردستان بکەن و ئومێدیان بە سەرکەوتنی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان ھەبێت ،خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە پرسی زۆربەی واڵتانی ئەم ناوچەیە توندرەوی مەزھەبی و نەتەوەیی بە تایبەت ناکۆکی مەزھەبی شیعە و سونە و توندڕەوی نەتەوەییە بااڵدەستەکان بەرامبەر بە نەتەوەو دانیشتووەکانی ترە کە بێگومان ئەمانەش لەگەڵ ئەو پێشکەوتنانە یەکناگرێتەوە کە مرۆڤایەتی لە ئێستادا بەخۆیەوە دەیبینێت. ھەرێمی کوردستان ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی دووربێت لەو جۆرە ناکۆکیانە و بەشێک نەبێت لە ملمالنێکان ،ھەرێمی کوردستان و دانیشتوانەکەشی ھەموو خواستێکیان ئەوەیە ،کە بە ئاشتەوایی بژین و خاڵێکی گرنگ کە پێویستە ئاماژەی پێبکەین ئەوەیە کە کوردان گیانی خۆبەگەورەزانی و ئەتنۆ سەنتەریان نییە ،بەڵکو گیانی پێکەوە ژیان ساڵی چوارهم
14
16
و رێز لەیەکگرتن بنەمای رۆشنبیری ژیان لەالی تاکی کوردستانی پێک دەھێنن .ئەمەش کەس ناتوانێ نکۆڵی لێ بکات کە سەرەڕای جیاوازی نەتەوەو ئاین ھیچ کێشەیەکی لەم جۆرەمان نەبووەو نییە لە ھەرێمی کوردستان دا. دەوڵەتێکی چاوەڕوانکراو :ئەو پرسەی کە سەرەڕای جیاوازی بیروڕا و ھەڵوێستی واڵتان لە ئێستادا و ئەوەی کە ھەندێک واڵت بە مەترسی بۆ سەر خۆیانی دەزانن و ھەندێکیش بە ئاشکرا و یاخود نائاشکرا پشتگیری دەکەن و ھەندێک واڵتیش تەنھا رۆڵی چاودێر دەبینن ،دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە کە گرنگترین پرسی ناوچەکەیە . پێگەی جوگرافی کوردستان و ڕووداوەکان و ئەو گۆرانکاریانەی کە لەگەڵ خۆیاندا دەیھێنن وایکردووە ،کوردستان جێگای باس و لێتوێژینەوە بێت لە نێوەندە جیھانیەکاندا. ھەموو الیەک بە گرنگی لە کوردستان بڕوانن و کوردستان چیدیکە شوێنێکی لەبیرکراو و پشتگوێ خراو نەبێت کە بێگومان ئەمەش جگە لە پێگەی جوگرافی ،ھۆکاری دیکەش ھەن کە پرسی سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە بە ئەمری واقیع. لە رووبەرووبونەوەی تیرۆریستانی داعش ،کورد توانی تیرۆریستان تێکبشکێنێ و زیاتر گرنگی خۆی پیشانی جیهان بدات و ئەوە بسەلمێنێت کورد چیتر گەلێک نییە لە پەراوێزدا بەڵکو لە ناوجەرگەی رووداوەکاندایە و توانای گۆڕانکاریی جوگرافیای سیاسی ناوچەکەی ھەیە ،ھەرێمی کوردستان خاوەن دانیشتوانی ھەمیشەیی و خاک و حکومەتە و ،توانایی بەستنی پەیوەندیی لەگەڵ واڵتانیتری ھەیە .سەقامگیری ئەمنی و پێشکەوتنی ئابوری و رەخساندنی وەبەرھێنانی ئابوری ئەو تایبەتمەندیانە پێکدەھێنن کە پێویستن بۆ پێکھێنانی دەوڵەت .بەم پێیەش خاوەنی بنەمای پێویست و فاکتەرە سیاسیی- یاساییەکانی دامەزراندنی دەوڵەتەو ,فاکتەرێکی تر ئەوەیە کە لە سەر زەوی واقیع دەوڵتی عیراق و سوریا نەماون و ئێستا عێراق لەناو ئاڵۆزترین و سەخترین کاتدایەو بە کردەیی دابەش بووە بەسەر کوردو شیعەو سوننە .ھەر بۆیە ئێستا دەرفەتێکی گەورە رەخساوە بۆ کورد ،کە لە رێگەی پرۆسەی ریفراندۆم ئەو بریارە بدات ،کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەرێز «مەسعوود بارزانی» ،بە راشکاوانە باس لەم رێگایە دەکات بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان. پرۆسەی ریفراندۆم جگە لە وێنایەکی دیموکراسی پاڵپشتیەکی یاسایی دەدات بەکوردستان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و وەک کارتێک دەبێت بە دەستی کوردەوە .لە کۆتایی دا ساڵی چوارهم
16
15
دەگەینە ئەو ڕایەی کە سنوورەکانی سایکس – پیکۆ ،دوای سەدەیەک ئیتر کۆن بوون و دیاریکردنی سنوور لەم ناوچەیەدا بنەمای نوێی دەوێت .لەسەر بنەمای دادپەروەری و خواستی دانیشتوانەکەی نەک لەسەر بنەمای ھێز و بە زۆر پێکەوە ھێشتنەوە ،ھەر بۆیە پێویستە یەکڕیزو یەکدەنگی ھەبێت لەسەر ئاستی ھەموو الیەنە سیاسیەکان و گشت پێکھاتەکانی تری کوردستان ,تورکمان و مەسیحی و یەزیدی و کاکەیی و..تد .ئەرکی سەرشانی ھەموانە ھەریەکە وبە پێی پسپۆری خۆی کارامەیی خۆی بخاتەگەڕ بۆ ئەوەی ببینە خاوەن دەوڵەتێک کە لە ڕیزی دەوڵەتە سەرکەوتوو و پێشکەوتوەکان بێتە ھەژمار. بەشی دووەم :ئافرەتانی کوردستان و سەد ساڵی خەبات و قوربانی: دەروازە: پێکدادان و شەڕە ناوخۆییەکانی نێوان واڵتان کاریگەری زۆرتری لەسەر مەدەنییەکان و بەتایبەتی توێژی ئافرەتان ھەیە .بێگومان شەڕ و ستەمی داگیرکەران بە درێژایی سەد ساڵی رابردوو بەشێوازی جۆراوجۆر ،تەواوی جومگەکانی ژیانی تاکی کوردستانی ئاڵۆز و شێواندووە .ئافرەتی کوردستانی چۆن مامەڵەی لە گەڵ کرد؟ رۆل و کاریگەریەکانی چ بوون و ئەزموونە بە دەستھاتووەکانی چ گۆڕانکاری بەسەر گشت الیەنەکانی ژیانی دا ھێناوە و چ ئازار ومەینەتێکی تووش کردووە ،لەم بەشەدا دەخەینە روو. یەکەم :ئافرەت و رۆلی خەباتگێری: رۆل بینینی ئافرەتانی کوردستان لە بەرگریکردن لە نیشتیمانەکەی دەکرێ لەمانەی خوارەوەدا کورت بکرێتەوە: -١ھێزی چەکدار وەک بەرگریکاری نیشتیمانەکەی .ئەمە ھەندێ جار نە تەنھا سنووری بەشدار بوونی بەزاندووە بەڵکو ،وەک سەرکردەی شۆرشەکانیش رۆلیان بینیوە وەک قەدەمخێری فەیلی وکچە نەغدەیی و..تد. -٢ھێزی پشتیوان و ھاوکار :زۆرن ئەو ئافرەتانەی کە ئەرکی پەرستیاری ،چێشتلێنەری ،کۆکردنەوەی پیتاک و خزمەتی پێشمەرگەیان دەکرد .زۆرجار ھاوسەر و باب و برا و کورەکانی ئەم ئافرەتانەش پێشمەرگە بووینە و ئەرکی بەرێوە بردنی ماڵەوەشیان لە ئەستۆ بوو. -٣ھێزی تەتەری وچاودێری دوژمن و ھێنان وبردنی زانیاری نێوان شانە نهێنیەکانی ناو شار و شاخ .ئافرەتانی کوردستان دەوری بااڵیان لەوە دا ھەبووە و بوێری بێ وێنەیان نواندووە و لەم خەباتەشدا بە دەیان ئافرەت لە ژێر ئەشکەنجەی زیندانەکانی رژێم ساڵی چوارهم
16
16
گیانیان بەخت کردووە یان لە سێدارە دراون وەک قومری زاخۆیی و دایە گولە و ..تد، کە لەیال قاسم سیمبۆلی ئەم شێوازە خەباتەی ئافرەتانەیە. -٤ھێزی ھاندەر و جۆشدەرەوەی خەباتی نەتەوایەتی :زۆرن ژمارەی ئەو ئافرەتانەی کە بە شێوازی جۆراجۆر لە ناو شارو گوندەکان دەوری بااڵیان لە بەرزکردنەوەی ھەستی نەتەوایەتی و باڵوکردنەوەی ئەدەبیاتی شۆرەشگێری دا ھەبووە لە ناو توێژە جیاوازەکان بەتایبەتی الوان و ئافرەتان .ھەندێ جاریش بۆتە ھەوێن و ئیلھامبەخشی خەیاڵی شاعیرە ئافرەتەکان و بە ھەست و دیدی ئافرەتانەیان چوونەتە قۆاڵیی روحە سەرکێش و ئازادیخوازەکەی تاکی کورد و ژیانی پڕمەینەتیان وێنا کردووە .ھەروەھا دورستبوونی کۆمەڵە و رێکخراوەکانی ئافرەتان ھەولێک بوون لەم راستایەدا کە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لەم رێچکەیەدا پێشەنگێتی نواندووە و ئەندامانی مێژوویەکی پڕسەروەریان تۆمار کردووە . دووەم:ئافرەت وەک ھاواڵتی مەدەنی: سەپاندنی ھێز وپاراستنی ھاوکێشەی بەرژەوەندی بااڵی واڵتە سوودمەندە دوور و نزیکەکانی شەڕ و سیاسەتە شۆفێنیە پاوانخوازەکەی حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق ،ئەنجامەکەی رووکردنەوەی کارەسات دوای کارەسات لە کوردستانیان بوو .ئەم کارەساتانە چەندین رەنگدانەوەی بەسەر ئافرەت ،منداڵ ،دانعەمر و مەدەنیان لەم نیشتیمانەدا ھەبووە .لەالیەک وەکو چەکێک بۆ ترساندن و پاشگەزبوونەوەی ھێزی پێشمەرگە بەکار ھێنراون و لە الیەکی تر بۆ سڕینەوەی یەکجارەکی نەتەوەی کورد و نەھێشتنی ناوی کوردستان .بێگومان لەمەشدا پشکی شێری نەھامەتیەکانی جەنگ بەشی ئافرەتە وەک دەستبەسەر و سەروەتی جەنگ. نەھامەتیەکانی ئافرەتی کورد لە سایەی شەڕی بێ دەوڵەتی : بە پێی گەورەیی پانتایی کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر ژیانی کۆمەاڵیەتی ،ئابووری ، رۆشنبیری و خێزانی ،ھاواڵتییە مەدەنییەکانی کوردستان و بەتایبەت ئافرەت ،ئازار و نەھامەتی زۆری چەشت کە لەمانەی خوارەوەدا کورتی دەکەین: -١ئاوارەیی و دەربەدەری -٢تێکچوونی شیرازەی خێزان و باڵوە بوونی ئەندامەکانی -٣گۆرینی کەسایەتی ساڵی چوارهم
16
17
-٤دەستدرێژی سێکسی -٥چاوەڕوانی و بێ چارەنووسی -٦دووبارە بەردەوامیدان بە ژیانی رۆژانە. -١ئاوارەیی و دەربەدەری: لە دەستدانی ژیانی ئاسایی و خانوو و سەروەت و سامان لە چاوتروکانێکدا ھێدمەیەکی زۆر ناخۆشە چ بگات ئەوەی کە لەالیەن دوژمنێکی دڕندە و ھاوکات بێت بە کوشتن و زیندانی کردن و ئیجبار کردنت بە ژیان لە ئۆردۆگایەکی زۆرەملێ. «چ بکەین بانێن مەژی توتیا و الیلۆنن ،چەند جاران با بھێتن دەنگێ وشێنێ و وڕینێ دھێت ،بیرا مە ل دەنگێ تەیاران دھێتەڤە .ئەز زۆر دترسم خۆ دلحێفێ دپێچم ،ناخەڤم ئەگەر بنڤم ،ترسادا دخەڤرا دچم.»... -٢تێکچوونی شیرازەی خێزان و باڵوە بوونی ئەندامەکانی: «ئەزا ل دەشتێ شول دکەم ،مێرێ د حەبس و زیندانێن عەرەباندا ،تو دبێی زارۆکێن من ل ھیڤیا داپیرا خۆ یا پیر ل مال خۆ نەسۆژن ؟» «کوڕ ومێر ،بابو برا ،کەسوکارێن من ھەمی چوون ما دلێ من ب چیێ خۆش بیت ، خەلکی.»... -٣گۆرینی کەسایەتی: «ئەز ل جهێ بلند دترسم ،دەمێ تشتەک ژ عەسمانی دھێتە خوارێ بیرا من ل برایێت من دھێتەڤە دەمێ ژ فرۆکێ بەردایە خوارێ». -٤دەستدرێژی سێکسی: «بەعسیا چ ل کچێن مە کرینە؟؟.»... -٥چاوەڕوانی و بێ چارەنووسی: دلێ وێ زۆر ب کوڕێ وێ خۆش بوو .ب دیتنا وی ھەمی کۆچ و کۆچبەری و راگواستن و ھەژاری نەدمان ....دەمێ کورێ ئەسمایێ ژ خانی دئیننە دەر ب پێخواسی بدویف کوڕآ خۆ ب غار و بەز دچوو و دڤیا ژ دەستێ مغاویرا بینتەدەر و دگریت سەربازەک قوینتاخەکا تفەنگێ ل ستوکرا وێ ددەت و کوڕی ژی دگەل کاروانێ بارزانیا دبەن .نۆکە تەواو تێکچوویە و بتنێ دگەل دیتنا ھەر کەسەکی دزانیت بێژیت « :محەمەدەمین دا و تو ھاتی». گوتم«:ئێستا چی بە بووکە چاوەڕوانەکەت بڵێم» .بە ئەھوەنی وەاڵمی دامەوە»تەنیا ساڵی چوارهم
18
16
پێی بڵێ بمبۆرێت .نە م توانی پێی بسەلمێنم کە چەندەم خۆش دەویست» .ھەناسەی نەما. -٦دووبارە بەردەوامیدان بە ژیانی رۆژانە: «ئەز شەرمێ دکەم دگەل خەلکی باخڤم ،نەکو عالەم بێژیت ما ئەڤ ژنە چ دبێژیت؟». کچامن ھاوژین عەلی ژبەر گرانیا کاریگەریا دەرمانی (کیمیاباران) چوو بە ردلۆڤانیا خودێ ،زارۆکێ من ١٨رۆژا ژیا ،ئێک ب نەدورستی ژدایک بوو ومر .لدوماھیێ مالبچووێکێ من دکتۆرا ئینادەر .ئەز و ھەڤژین و ھەر ٨زارۆکێن خۆ ھەرۆ یێل دکتۆرا . تنێ تشتێ دلێ من پێ خۆش ئەو بوو دەمێ من گوتیە تاوانبارێن بەعسیان« :دێ بخۆن ئەو قەفەسا ھوون تێدا ئەنجامێ بێ گونەھیا زارۆکێن کوردانە». ئەمانەی سەرەوە تەنھا نموونەیەکی زۆر بچووکی ئەو مەینەتیانەی ئافرەتانی کوردستانە لە زمانی خۆیان .ئافرەتە بارزانی و ئەنفالیەکان ئەرکی دابین کردنی بژێوی خێزانیان لە ئەستۆ گرتبوو لە ئۆردوگای زۆرە ملێ و لە ژێر ڕەحمی داب و نەریتی دواکەوتوی کومەڵگادابوون ،ئەمە لە کاتێکدا کە چوونە دەرەوەی ئافرەت لە ماڵەوە بۆ کار کردن و پەیدا کردنی بژێوی ژیان لەناو کۆمەڵگەی کوردستانی دا ناپەسەندبوو ،نەھامەتی ئافرەت ھەر ئەوەندە نەبوو بەڵکو ئەگەر چوبایەتە دەرەوەش بۆ کار کردن لەبەر باری خراپی ئابوری دەستکەوتنی کار ئاسان نەبوو .بەردەوام رەشپۆش و فرمێسک لەچاو ،بڕوانەبوون بە تواناکانی و خۆ بەکەم زانین یا خود بەواتایەکیتر بڵێین کاریگەری دەروونی و فیکری وکەسایەتی و کۆمەاڵیەتیەکانی نەھامەتیەکان بەردەوامن .ئەوەتا جارێکیتر لە ژێر بەرگ و ناوێکی تر ئافرەتە کوردە ئێزدیەکانی گرتەوە بە دەستی مرۆڤ کوژ و تاریک پەرستەکانی داعش کە ویژدانی مرۆڤایەتی ھەژاند بەم پێیەش بۆمان دەردەکەوێت کە ئافرەتانی کوردستان قوربانی بێ دەوڵەتی بوونن. بەھێز کردنی پێگەی ئافرەت لە چوارچێوەی دەوڵەتی کوردستان دا :ئەو نەھامەتیانەی کە ئافرەتی کورد بە درێژایی مێژوو بە ھۆی کورد بوونیەوە بەسەریدا ھاتووە و ئەو رۆڵەی کە بینیویەتی دیسان وەک تاکێکی نەتەوە بۆ بە دەستھێنانی رزگاری نەتەوەیی وەک پێشمەرگە یاخود وەک پشتیوان و ھاندەری پێشمەرگە ،ئەوا پێویستە لەم قۆناغەشدا پیاوی کۆمەڵگە پشتیوان و ھاریکاری ئافرەت بێت بۆ ئەوەی ئەقڵی ئافرەت بەشداری پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەت بێت. بەشداریی چاالکانەی ئافرەتان لە بواری سیاسی دەبێتە مایەی بەمەدەنیکردنی کۆمەڵگەو کەمکردنەوەی ھزری توندوتیژی .ئەمەش لەبەر تایبەتمەندیە سایکۆلۆجی و ھزریەکانی ساڵی چوارهم
16
19
ئافرەتە .بەو پێیە لەم قۆناغەدا لە ھەموو کاتێک زیاتر کۆمەڵگەی کوردستانی پێویستی بە بەشداری ئەقڵی ئافرەت ھەیە لە پرۆسەی سیاسی و درووستکردنی بریارو جێبەجێکردنی بریاردا ،بۆیە لە کاتێکدا کە پرسی سەربەخۆیی کوردستان ھاتۆتە بەرباس ئافرەتی کوردیش خواست و ویستی تایبەت بە خۆی ھەیە لە پاڵ خواستە نەتەوەییەکانی کە ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە چاوەروانیەکانی ئافرەتی کورد بۆ دەوڵەتێک کە بە تەواوی مافەکانی ھاواڵتیبونی بە تەواوی بۆ مسۆگەر بکات. پرۆسەی دروستکردنی دەوڵەت دوای ملمالنێی سیاسی ,پرۆسەیەکی سیاسیە و دەکرێت دووبارە دابەشکردنەوەی ھێز و دامەزراندنی شێوازی نوێی دەسەاڵتی سیاسی بەرھەم بێنێت ؛ بۆیە وەک دەرفەتێکە بۆ بەشداری کارای ئافرەت ,لێرەدا پرسیارێک دێتە گۆرێ تا چەند ئافرەت دەتوانێت تێکەڵ بەو سیستەمە سیاسیە بێت لە کاتێکدا پرۆسەی سیاسی چوارچێوەی دەولەت دادەرێژێ .لێرەدا مسۆگەر کردنی بەرژەوەندی ئافرەت گرنگە ئەگەر بمانەوێت دەوڵەتەکە دەوڵەتێک بێت کار بۆ ئافرەت بکات ،ھەندیک جار پرۆسەی سیاسی دەرفەتی ناوازە دەرەخسێنێت بە شێوەی بنەرەتی کە رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر بەشداری ئافرەت. ئەوەی بەدی دەکرێت لە زۆربەی واڵتان ئافرەت بێبەش دەکرێن لە گفتوگۆ سیاسیەکان بۆ چارەسەر کردنی ملمالنێ سیاسیەکان کە ئەمەش پێچەوانەی بریاری ژمارە ()١٣٢٥ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانە کە داوای زیاد کردنی رۆڵی ئافرەت دەکات لەو بریارانەی کە دەدرێت سەبارەت بە ملمالنێکان و بەرقەرار کردنی ئاشتی و ھاندانی والتانی ئەندام بۆ دەستەبەر کردنی چاالکانەی ئافرەت لە ھەموو بوارەکانی بریاردانی نێوخۆیی و ھەرێمایەتی و نێو دەوڵەتی بە گرتنەبەری میکانیزمی پێویست بۆ یەکالیکردنەوەی ملمالنێکان ،ھۆکاری ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ سروشتی سیاسیەت لە دوای ناکۆکی و ملمالنێی سیاسی... بێگومان لە ئێستادا چەندین ھەنگاومان بریوە وچەندین قۆناغ چوینەتە پێش .ئافرەتانی کوردستان لە ھەموو بوارەکان دا بەرەو پێشکەوتن دەچن و جێدەستی خۆیان دەردەخەن ئەمەش بە ھەوڵ و کۆششی ھەموو الیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و چاالکانی بواری ئافرەت و دامودەزگاکانی حکومیەکان ودەسەاڵتە جیاوازەکانی بریاردانە. ھەر بۆیە لەم کاتەدا کە بەرەو دیاریکردنی چارەنوسی واڵت و ھەنگاو بە ھەنگاو لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان نزیک دەبینەوە گرنگە کە ئافرەتان کار بۆنەھێشتنی ھەموو ئەو بەربەستە ئابووری ،کۆمەاڵیەتی و رۆشنبیرییە بکەن کە رێگری ساڵی چوارهم
20
16
لە سوودوەرگرتنی ئافرەتان لە ھەلە تازە پێشهاتەکان دەکەن بۆ داواکردنی مافەکانیان و بەشداربوونیان لە پرۆسەی سیاسی واڵت .درووستکردنی قەوارەی سیاسی سەربەخۆ لە شێوەی دەوڵەت دەبێتە ھۆی گۆرانێکی ڕیشەیی لە سەرجەم جومگەکانی واڵت دا ،ئەوەی پەیوەستە بە باسەکەی ئێمەوە کە مەبەستمان لە دەوڵەتی کوردیە و جیابونەوەیەتی لە دەوڵەتی عێراق بریتیە لە؛ دروستبوونی قەوارەیەکی سیاسی نوێ کە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە کە لێرەدا شێوازێکی حوکمرانی نوێ و بە دنیابینیەکی جیاواز و ئەزمونێکی جیاواز لە واڵتانی دیکە دێتە کایەوە بۆیە ھەر لە سەرەتاوە ئەم پرۆسەیە پێویستی بە دووبارە بیر کردنەوە ھەیە لە چۆنیەتی ھاوسەنگ کردنی جۆری کۆمەالیەتی و جیاوازی جێندەری لە سیاسەتی بونیاتی دەولەت لە دوای ملمالنێی سیاسی .وەک خاڵێکی سەرەتایش پێویستە بریار بە دەستانی سیاسی لەوە تێبگەن کە نایەکسانی لە جۆری کۆمەاڵتی دا دەستکردێکی کۆمەاڵیەتی و سیاسیە و پێویستە شیکاری جۆری کۆمەاڵیەتی بکەن بە بەشێکی تەواوکار لە شیکردنەوەی سیاسیەکەیان بۆئەوەی ؛ زەمینەیەکی لەبار بۆ گۆڕانکارییەکانی خوارەوە لەسەر بنەمای جۆری کۆمەاڵیەتی لە پەیکەرەی دەوڵەت ساز بکرێت. -١چاکسازی و ھەمواری سیستەمی یاسایی: پێویستە لە سەرمان بە ھەموو توانایەکمان کار بکەین بۆ ئەوەی بونیادنانی دەوڵەتی کوردی لەسەر بنەمای مافەکانی مرۆڤ بێ ،بەبێ جیاوازی ڕەگەزی یاخود ھەر جیاوازیەکی دیکە مرۆڤ لە سەرووی ھەموو شتێکەوە بێت ،ئەوەش بە نوسینەوەی دەستورێکی تایبەت بە دەوڵەتی کوردستان لە چوارچێوەی دەستورەکەشدا پێناسەیەکی سەردەمیانە بۆ باری کەسێتی بکرێت و سەرجەم ئەو برگە و مادانەی کە پەیوەستن بە مافی مرۆڤ ھیچ جیاوازیەکی ڕەگەزی لەخۆ نەگرێت بەڵکو بە چاوێکی یەکسان و بە یەک پێوەر لە مرۆڤ بڕوانێت .سەرچاوەکانی دەستور ھەرچیەک بن دەبێ لەگەڵ جاڕنامەی جیھانی بۆ مافەکانی مرۆڤ و رێککەوتنامە نێو دەولەتیەکان یەک بگرنەوە ولە کاتی بوونی جیاوازی ،ئەوانەی نێودەوڵەتی بااڵدەست و بنەما بن .ئەمەش سەرەکیترین خاڵە و پێویستە کاری لەسەر بکرێت بۆ بە دەستھێنانی دەستورێک کە دەروازەیەک بێت بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی مەدەنی ،کار بکرێت بۆ ئەوەی لە سەرجەم دەسەاڵتەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتومان ھەبێت -٢چاکسازی لەسیستەم و میکانیزمی دەست پێڕا گەیشتنی ئاسان بە دادپەروەری و رۆل بینین لە ناویدا: ساڵی چوارهم
16
21
لەناو سیستەمی دادوەری لە ھەموو ئاستەکاندا ئافرەت بوونی ھەبێت و یەکسانی ھەبێت بۆ ئەوەی ھاوسەنگی کۆمەاڵیەتی بەدەست بێت ولەالیەکی تریشەوە ھەموو تاکێکی ئافرەت بەئاسانی بتوانێ بگاتە یاسا .بێگومان ئەمەش ژینگەیەکی لەبار و ئامادەسازی پێشوەختی پێویستە. -٣چاکسازی لە سیستەمی ئاسایش و ناوخۆ: لێرەش لەسەر بنەمای جۆری کۆمەاڵیەتی جیاکاری ئەرینی بە سوودی ئافرەتان ئەنجام بدرێت و رێژەیان لەم سیستەمەدا ھاوسەنگ بکرێت. -٤پاڵپشتی مادی و مەعنەوی دامەزراوەکانی ئافرەتان: ھاوکاری مادی و مەعنەوی ھەموو ئەو دامەزراوە ،رێکخراو وسەنتەرانە بکرێت کە کار بۆ باڵوکردنەوەی کلتۆری یەکسانی ,شیاندنی ھزری و جەستەیی ئافرەت دەکەن. دەرەنجام : ئەوەی جێگای دڵخۆشیە لەم چەند ساڵەی دوایی دا وەرچەرخانێکی بەرچاو ھاتۆتە ئاراوە لە بواری مافی مرۆڤ بە گشتی و مافی ئافرەت بە تایبەتی ئەمەش لە ئەنجامی کاری دەزگا فەرمیەکان و رێکخراوەکانی ئافرەتان و چاالکوانانی بواری مافەکانی ئافرەت ،بەاڵم ھەنگاوی زۆرمان لە پێشە و چاوەڕوانی گەورەمان لە دەوڵەتی کوردستانە ، چونکە بە دەوڵەتی خۆمانی دەزانین و لە نەھامەتی و قوربانیدان لەو رێگایەدا لەگەڵ پیاودا یەکسان بوین ئەمە لە کاتێکدا ئەگەر ئەرکی سەرشانی ئافرەت قورستر نەبووبێت ھەروەک لە بەشەکانی ئەم باسەدا ئاماژەمان بۆ کرد ,لێرەدا ئەوەی پێویستە بوترێت، ئەرکی سەرشانی ئافرەتە لەم قۆناغە ھەستیارەدا پشت بە خۆی ببەستێت و ھۆشیار بێت لەوەی چی پێویستە وبە چی میکانیزمێک دەتوانێت بە مافەکانی بگات ،بۆ ئەم مەبەستەش ئێمەی ئافرەت ئێستا پێویستیمان بە فیدراسیونێکە کە داواکاریەکانی ئافرەت گەاڵڵە بکەین و ھەموو ھێزێکمان بخەینەگەڕ بۆ بەدەستھێنانی مافەکانمان. بە مافێکی رەوای خۆمان دەزانین کەلەسەر ئاستی دەوڵەت ھەنگاوەکانی خوارەوە بە کردەیی بکرێن . ئافرەتی کورد وەک تاکێکی ئەم نەتەوەیە چاوی بڕیوەتە بە دەوڵەتبونی واڵتەکەی لە ھەمان کاتدا وەک تاکێکی ئافرەت چاوی لە بەدیهێنانی مافەکانیەتی لە چوارچێوەی دەوڵەتی کوردستان دا. دەوڵەتێک کۆتایی بە زوڵم و ستەم و توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەاڵیەتی ساڵی چوارهم
22
16
بهێنێت کە بە درێژایی مێژوو بە ناونیشانی جیاواز لە چوارچێوەی خێزان و کۆمەڵگەدا دەرھەق بە ئافرەت کراوە. رەخساندنی ھەلومەرجی لەبار بۆ ھەڵکەوتنی دەرفەتی یەکسان لە گۆڕەپانە جیاوازەکاندا ،دەرگاکان وااڵ بن لە بەردەم ئافرەت بۆ پیشاندانی تواناکانی و دەرخستنی کارامەیی. ئەنجامدانی جیاکاری ئەرێنی لە سەرجەم سێکتەرەکانی ژیانی ئیداری و سیاسی دا.
ساڵی چوارهم
16
23
ساڵی چوارهم
24
16
یانەی سەرکەوتنی کوردان و ڕۆڵی
لە بواری سیاسی و ڕووناکبیری کوردیدا ١٩٦٤ – ١٩٣٠ ئەحمەد باوەڕ زانکۆی گەرمیان – کۆلێژی پەروەرد
ساڵی چوارهم
16
25
ساڵی چوارهم
26
16
پەیڤێکی بەرایی: بەماوەیەکی زۆر کەم پێش بەرپا بوونی جەنگی یەکەمی جیھانی و دوای جەنگ ،ڕۆژ بەڕۆژ چاالکی و کاری ڕێکخراوەیی لە ناوەوەی عێراق و دەرەوەیدا دەستی بە پێکھێنان و چاالکی خۆی کردبوو بە تایبەتی لە الیەن زۆرێک لەو بەرپرس و کەسایەتیە سیاسی و سەربازییانەی عێراق و کوردەوە کە پێشتر لە کار و باری دەوڵەتی عوسمانیدا کاربەدەست بوون و دواتر گەڕابوونەوە واڵتی عێراق لەوانە ھاتنە کایەوەی ھەردوو ڕێکخراوی نھێنی :کۆمەڵەی پاسەوانی سەربەخۆ( :جمعیە حرس االستقالل) ،کۆمەڵەی پەیمان(:جمعیە العھد) و ئەوانەشی کە دواتر لە زۆربەی شارو ناوچەکانیدا و ھەریەکە و بۆ مەستێک بە پێی پەیڕەوی ناوخۆیان سەرچاوەیان دەگرت ولقی تایبەت بەخۆیان کردەوە . شان بەشانی ئەوانەش چ لەناوچە کورد نشینەکانی باشوری کوردستان و شاری بەغداشدا وردە وردە ھەمان ھەڵوێست دووبارە بوەوە و بۆ نموونە لە شارێکی وەک سلێمانی ئەودەمانەداو بەتایبەتی لە (٢ی نیسانی )١٩٢٦دا(:کۆمەڵەی زانستی – الجمعیە المعرفیە) و لە پاییزی ھەمانساڵیشدا بەسەرۆکایەتی ئیسماعیل حەقی شاوەیس (( :)١٩٧٦ -١٨٩٦کۆمەڵەی زەردەشتی – الجمعیە الزردشتیە) پێک ھات .بەاڵم بۆ سااڵنی دواتر سەرەڕای کردنەوەی چەندین ڕێکخراوو لقی تر ...لەشارێکی وەک بەغدای پایتەختیشدا کۆمەڵە یان ڕێکخراوی(:یانەی سەرکەوتنی کوردان – نادی االرتقاء الکردی) بە شێوازێک ھاتەکایەوە .کە وەک ناوەندێکی ڕووناکبیریی ،کۆمەاڵیەتی و زانستی .لەسەرەتای سییەکانی سەدەی بیستەمی ڕابووردوودا و بەرێپێدانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە سەردەمی پاشایەتی ئەو کاتەدا بارەگای خۆی کردەوە کە بەیەکێک لەو ھەنگاوە گرنگ و زیندووانەی ڕووناکبیران و دەستەی دەستەبژێر (نخبە) ی ڕووناکبیریی کوردی دادەنرێت کە لەگەڵیدا توانیبێتی کۆمەڵێک کەسایەتی دیار و پیاوی کۆمەڵ و خوێندکاری پەیمانگا و زانکۆی ئەو دەمانەی کورد لەو شارەو لە ناوچەکانی تری باشووری کوردستاندا لەدەوری چاالکییەکانی خۆی کۆکردبێـتەوە ، ساڵی چوارهم
16
27
ھاوکات بەسەریەکەوە ھەوڵەکانیشی لەوەدا گیرساوەتەوە و سەرچاوەی گرتووە ،کە دواتر ئومێدی گەورەترو باری کۆمەڵگەی کوردەواریی تاڕادەیەک بە ئاقارێکی باشتر و لەبار تردا بەرێت .تەنانەت لەم ھەلومەرجەداو بەشێک((:لە خوێندەواران و پیاوە کوردەکانی چەرخی عوسمانی ،بڕوایان وابوو کە چەک ھەڵگرتن بۆ سەندنی مافی نەتەوەی کورد، ڕێگەیەکی دڕکاوی و سەخت و بێ ئامانجە و بەڵکو زیانبەخشەو بەالی ئەوانەوە نەتەوەی کورد تائەمڕۆ واتە(ساڵی )١٩٣٠تا بەگوێی نقومی زەریای نەزانینە ،ناتوانێت بەو کارە چەکدارییە ھەڵسێت لەبەر ئەوە پێویستە بەر لە چەک ھەڵگرتن نەتەوەی کورد خوو بداتە زانین و زانست و باڵو کردنەوەی خوێندەواریی)) .ھەرچەندە تا ئەو دەمانەو سااڵنی دواتریش لە بەشی باشووری کوردستان (عێراق) دا ،چرای کوردایەتی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد بەڕێبەرایەتی کەسایەتیەکی ناسراوی وەک شێخ مەحموودی حەفیدی مەلیکی کوردستان ( )١٩٥٦ – ١٨٨٢لە خۆ ئامادەکردن و ڕێکخستنەوەی ھێرشکردنێکی تازەو سەنگەر گرتنێکی نوێتریدا بووە ،دژ بە حکومەتی عێراقی پاشایەتی و فەرمانڕەوایانی بەریتانیا لەم واڵتەدا .سەبارەت بەناڕەزایی و داواکاریەکانی گەلی کورد و پێک ھێنانی سیستەم و دەسەاڵتێک ،کە ھەموو ویست و تایبەتمەندیەکانی کۆمەاڵنی خەڵکی کوردستان بھێنێـتەدی .بەتایبەتی لەو ھەلو مەرج و سەروبەندە بەدواوە ،کە ڕاپەڕینی (٦ی ئەیلولی )١٩٣٠لەبەر دەرگای سەرای شاری سلێمانی دا ،دژ بەدام و دەزگا سەرکوتکەرەکانی دەسەاڵتی پاشایەتی و فەرمانڕەوایانی بەریتانیا لە عێراق و باشووری کوردستاندا ھاتەکایەوەو وەک ئەوەی لە دەرئەنجامیدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو دەمانەی کوردستان و شاری سلێمانی تیایدا بریندار و بوونە قووربانی. پاشان ئەو ھێرش و ھەڵمەتە گەورەیەی شێخ مەحموودی حەفیدی بەدوادا ھات ،کە تیایدا توانی لە بەشی ڕۆژھەاڵتی کوردستان و لە گوندی (پیران) ەوە بۆ جارێکی دی سنوور ببەزێنێتەوەو بێتەوە باشووری کوردستانەوە ھاوکات لە٥( :ی نیسانی )١٩٣داو لە دەرئەنجامی بەرپابوونی (شەڕی ئاوباریک)ی بەناوبانگدا ،کە لە ناوچەی بناری گلی گەرمیان و بە ھاوکاری و پشتگیریەکی تەواوی گەورەی ھێزی سوارەو ھۆز و خێڵەکانی کورد ،بەتایبەتی دانیشتوانی ناوچەی گەرمیان ،توانیان بەرانبەر بە ھێزی ئاسمانی پاشایەتی بەریتانی و سوپای عێراقی بجەنگن و بۆ جارێکی دی ئەوە بھێننەوە یادی نەیاران و داگیرکەرانی واڵتی کوردستانەوە ،کە ئەم گەلە بە بەردەوامی لەسەر داواکارییەڕەواکانی خۆی بەردەوام دەبێت و ھەر لەو پێناوەشدا ئامادەیە شەھادەتی گەورەو قوربانی گەورەترو زیاتری بۆ بدات. ساڵی چوارهم
28
16
کۆمەڵە یاخود بڵێین ڕێکخراوی (یانەی سەرکەوتنی کوردان) یش .وەک پێشتر ئاماژەی بۆ کرا .وەک ناوەندێکی (ڕووناکبیریی -کۆمەاڵیەتی) ھەرچەندە لەالیەن دەسەاڵت و وەزارەتی ناوخۆی عێراقی پاشایەتی ئەوکاتەوە ڕێ بەکردنەوەی بارەگای سەرەکی و چاالکیەکانی درابوو ،ھاوکات پەرلەمانتار و کەسایەتیەکی ناسراوی ئەودەمانەی وەک مەعرووف جیاووک باڵەکی ( )١٩٥٨ – ١٨٨٥تەنانەت ماڵەکەی خۆیشی بۆماوەی ( )١٣سیازدە ساڵی تەواو بۆ بکاتە بارەگای سەرەکی .ئەمەش بۆ خۆی دەروازەیەکی کراوەی گرنگ و ڕۆشن بووە ،کە تاڕادەیەکی دیار و بەرچاو ،بەڕووی چاالکی و لێکدی نزیک بوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکی ناودار و ڕووناکبیرو کاسبکار و قوتابی ئەو کاتەی کوردستان و بەتایبەتی ئەوانەیان کە لە شاری بەغداد دەژیان و دەیانخوێند کرا بووەوە ،واتە بەسەریەکەوە ئەم کۆمەڵەو ڕێکخراوەی کوردان و کۆمەڵی کوردەواریی بوو بووە مەکۆی پێکەوە بەستن و گرد بوونەوەیان لە ئاوا ناوەندێکدا ،کە ئومێدی ئەوەی لـێ بکرێت ،بەوەی لە دواڕۆژدا و لە ھەموو(( :لیوا و قەزا و ناحیەکانی باشووری کوردستاندا لقی خۆی بکاتەوە)). بەواتایەکی دی یانەی سەرکەوتنی کوردان لەبەر ئەوەی ھەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە قۆرت و کۆسپێکی گەورەی لە ڕووی دارایییەوە ھاتۆتە پێش ،بۆیە بە تەواوی نەیانتوانیووە وەک پێویست ،ئەو ھەنگاوەیان ،جێ بەجێ بکەن و لە ھەمانکاتدا و بەڕادەیەکی زۆر پشتی بەو کۆمەک و یارمەتی و دەست گرۆییانە بەستووە .کە لەالیەن کۆمەاڵنی خەڵکی کوردستان و کوردە دەوڵەمەندو دەست ڕۆیشتووەکانی ئەوکاتەی شاری بەغدای سااڵنی سیەکان و چلەکان ء پەنجاکانی سەدەی بیستەمی ڕابردووەوە بۆ دەستە بەر ببێت .بەجۆرێک وردەکاریەکانی ئەمانەو الیەنە جۆر بەجۆرەکانی تری یانەی سەرکەوتن زیاتر لە چوار چێوەی ئەم نووسین و لێکۆڵینەوەیەماندا ڕەنگ دەداتەوە و تاڕادەیەکی باش سەرچاوەدەگرێت ،کە یانەی سەرکەوتنی کوردان وەک یەکێک لەچاالکیە ڕووناکبیرییەکانی خۆیدا بەناوی(( :یادگاری یانەی سەرکەوتن)) واتە (باربو) ەوەو لە چوارچێوەی ( )٩٦ی الپەڕەی مام ناوەندیدا بە چاپی گەیاندوەو دواتریش ھەر لە شاری بەغدا باڵوی کردۆتەوە ،کە بۆ خۆی نرخێکی مێژوویی زۆر گرنگی ھەیە و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە کەرەستەیەکی خاوی بایەخدار و دەوڵەمەند بۆ ھەموو ئەو نووسەر و توێژەرو لێکۆڵیارانەی ،کە بیانەوێت لە داھاتوودا لێکۆڵینەوەو بە دوادا چوونی زانستی و گونجاوی خۆیان سەبارەت بەڕێکخراوی( :یانەی سەرکەوتنی کوردان ) و چاالکیە جۆر بەجۆرو ھەمەالیەنەکانی ئەو ڕێکخراوە ڕووناکبیریی و پیشەیی ساڵی چوارهم
16
29
و کۆمەاڵیەتیەی کورد بکات .ھەروەھا لەحاڵێکیشدا ئەگەر بمانەوێت بەوردی و زیاتر قسە لەسەر شێواز و چۆنێتی دامەزراندن و شوناسنامەی ئەندامان و پەیڕەوی ناو خۆو ئامانجە بااڵکانی بکەین .ئەوا ئەبێت تاڕادەیەک ،زۆربەی ئەوالیەن و تەوەرانەشی ڕوون بکەینەوە کە ڕێکخراوی ناوبراو لە ماوەی ئەو چەندین ساڵەی تەمەنیدا بەجێی ھێناون .یان ویستوویەتی ڕۆژ بەڕۆژ بە جێیان بھێنێت ،بەوردی باسیان لێوە بکەین و بەشێوازێکی پوخت قسەیان لە بارەوە بکەین ،ماوەتەوە بڵێین :بەسەریەکەوە ناوەرۆکی تەواوی ئەم لێکۆڵینەوەکەمان لە دەرئەنجامی پشت بەستن بەکۆمەلێک سەرچاوەی جۆر بەجۆر و ھەروەھا دیکۆمێنت و بەڵگەنامەی باڵونەکراوەی((:خانەی نووسراو و بەڵگەنامەکان -دارالکتب والوپائق ))ی عێراق ،کە لە دەزگای ئەکادیمیای کوردی و لەڕێگای کاک دکتۆر عەبدولفەتاح عەلی یەحیا بۆتانییەوە بەدەستمان گەیشتووەو .وەک ئەوەی لە لیستی پەراوێز و سەرچاوەکاندا بەوردی ئاماژەیان بۆکراوە داڕشتۆتەوە، وەک ئەوەی بەسەریەکەوە لیکۆڵینەوەکە لە پەیڤێکی بەرایی و ،لەگەڵ پێنج تەوەری سەرەکی و دەرئەنجامی کۆتایی پێک ھاتووە ،سەرەڕای کورتەی لێکۆڵینەوە بەھەریەک لە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی .وەک لە خوارەوەداو بەپێی پێویست لە سەریان وەستاوین و ناوەرۆکی ھەر یەکەیانمان لەشوێنی گونجاوی خۆیدا ڕوون کردۆتەوە. تەوەری یەکەم: ھەنگاوە بەراییەکانی دامەزراندنی یانەی سەرکەوتنی کوردان ١٩٣٠ دوای ھەوڵ و کۆششێکی زۆر و بێ وێنەی کەسایەتی ناسراوی کورد مەعرووف جیاووک باڵەکی و نوێنەری شاری ھەولێر لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەماوەی ( )١٩٣٠ – ١٩٢٨کە ھێشتا واڵتی عێراق نەبوو بووە دەوڵەتێکی سەربەخۆو ئەندام لەڕێکخراوی نێو دەوڵەتی (کۆمەڵەی گەالن -عێبە االمم) دا ،بە ڕاوێژکردن لەگەڵ چەند کەسایەتیەکی تری کوردی ئەوکاتەی شاری بەغدا دا کەدواتر بەشێکیشیان لەپرۆسەی داواکاری و پالنەکەیاندا بۆ دامەزراندنی یانەی سەرکەوتنی کوردان( :خۆیان کێشاوەتەوە) ،داواکاریەکیان لە (٩ی شوباتی )١٩٣٠ەوە داوەتە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی و لەگەڵیشدا ھەریەک لە کەسایەتیە ناسراوەکانی وەک(( :پارێزەر ئەحمەد موختار بەگی زەھاوی کە پێشتر دەرچووی قوتابخانەی جەنگی عوسمانی بووەو یوزباشی محەمەد عەلی بەگ عەبدولعەزیز و پارێزەر عارف بەگی پشدەری مۆریان کردووە)). ھەروەھا دوای ھەوڵێکی زۆر و دوای چەند مانگێک چاوەڕوانی ئەوسا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەتایبەتی لە سەردەمی یەکەمین وەزارەتی نوری سەعید دا (٢٣ی مارتی ساڵی چوارهم
30
16
١٩ – ١٩٣٠ی تشرینی یەکەمی )١٩٣١دا ،کە دەکاتە سیازدەیەمین وەزارەتی عێراقی لەسەردەمی فەرمانڕوایەتی پاشایەتی شا فەیسەڵی یەکەم ( )١٩٣٣ – ١٨٨٣داو لەودەمانەشدا ،کە جەمیل مەدفەعی ( )١٩٥٨ – ١٨٩٠وەزیری ناوخۆی بووە سەرەڕای فشار و پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەالیەن باڵوێزی ئەوکاتەی بەریتانیاوە لە واڵتی عێراق لەسەر ناوەرۆکی داوا کاریەکەیان ڕازی بوون و بڕیاری کۆتایی لەسەر کردنەوەی یانەی سەرکەوتنی کوردان دراوە . جگە لەوەش بە نووسراوێک کە ژمارە فەرمیەکەی وەک لە نامیلکەی یادگاری یانەی سەرکەوتن (نادی االرتقاء الکردی) ژمارە ( )١واتە (باربو) کە ھەر لە باڵو کراوەکانی یانەی سەرکەوتن خۆیەتی و بریتییە لە ژمارە ( )٦٨٩٥و لە ڕێکەوتی ( ٢٠ - ١٩ی مایسی )١٩٣٠و بڕیاری کۆتایی لەسەر کردنەوەی دراوەو ھاوکات ئیمتیازەکەشی دراوە بەمەعرووف جیاووک باڵەکی و لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی ناوخۆی عێراقی پاشایەتی لەالیەن خۆیانەوە یارمەتیەکی سااڵنەی بەردەوامیان بۆ درێژەدان بە کارو چاالکیە جۆر بەجۆرەکانی بڕیوەتەوە ،کە بەسەریەکەوەو بۆ ماوەیەکی زۆر بریتی بووە لە نزیکەی ( )٤٠٠دیناری عێراقی تەواوی ئەوکاتە ،جا ھەرچەندە یانەی سەرکەوتنی کوردان جگە لەو یارمەتیەی ،کە لە الیەن وەزارەتی داراییەوە وەریانگرتووە تاڕادەیەکی زۆریش پشتیان بەو ئابوونە(اشتراک) ی ئەندامەکانی بەستووە ،کە لەڕێگای ئەوانەوە کۆیان کردۆتەوە و بەپێی بەڵگەنامەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و تا ساڵی ()١٩٦١ ژمارەیان گەیشتۆتە نزیکەی ( )٢١٥٩ئەندام .کەچی لەوالشەوە بەھەمان شێوەی یانەی سەرکەوتنی کوردان ھەمان بڕی ( )٤٠٠دیناری سااڵنە بۆ کارو چاالکیەکانی (کۆمەڵەی مەبەستە چاکەکانی ئیسالمی – جمعیە المقاێد الخیریە االسالمیە) عێراقیش ھەر لەالیەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە سەرفکراوە .ھەروەھا دواتریش لە ڕێکەوتی ( )١٩٣٠ /٥ /٣٠دا و لە ڕێوڕەسمێکی بەرفراوان و ئاھەنگێکی جەماوەریی گەورەدا ،کە لە(سینەما ڕۆیال) ی شاری بەغدا بەڕێوەچووە و خەڵکێکی زۆر لەو بۆنەیەدا بەشداریان کردووە. دوا بەدوای ئەوەش ھەڵبژاردنێکی تایبەتیان ئەنجامداوە و لە چوارچێوەشیدا ژمارەیەک کەسایەتی ڕووناکبیر و پیاوانی ئایینی دیاری ئەو سەروبەندەی کوردەواریی و بەتایبەتی شاری بەغدا خۆیان بۆ (( :دەستەی بەرێوەبردنی )) .یانەی سەرکەوتنی کوردان پااڵتوەو لە ھەمانکاتیشدا ،ھەروەک وەک غەفووری میرزا کەریم باسی لێوە کردووە و نامیلکەی( :یادگاری یانەی سەرکەوتن) یش ئاماژە بۆ وردەکاریەکانی ئەو ڕۆژەو ئەو ڕێوڕەسمەکە دەکات ،ھەریەک لە مەعرووف جیاووک باڵەکی و خەڵەف ساڵی چوارهم
16
31
شەوقی ئەمین داودی ( )١٩٣٩ – ١٨٩٨ڕووناکبیر و ڕۆژنامەنووس تیایدا وتاریان خوێندۆتەوە ،بەجۆرێک ناو و ژمارەی دەنگەکانیانیشی بەم شێوەیەی الی خوارەوە دەستنیشانکردووە: -١ئیبراھیم ئەفەندی حەیدرەی ٥٢دەنگ -٢محەمەد ئەمین زەکی بەگ ١٠٧دەنگ -٣مەعرووف جیاووک باڵەکی ١٦٠دەنگ ١٠٢دەنگ -٤مەحموود جەودەت بەگ -٥عەبدوڵال لوتفی ٨٧دەنگ -٦خەڵەف شەوقی داودی ٩٤دەنگ -٧محەمەد عارف ئەفەندی ٨٦دەنگ -٨ئەحمەد ئاغای کەرکوکلی ٦٣دەنگ -٩پارێزەر عارف ئەحمەد پژدەری ٥٨دەنگ وەک ڕووداوێکی مێژوویی سەرھەڵدان و دامەزراندنی ئەم کۆمەڵەو ڕێکخراوەی کورد لە شاری بەغدا بەڕادەیەکی سەرنج ڕاکێش لەالیەن ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی کوردی و عێراقی و تەنانەت واڵتانی دەرەوەشدا باسیان لێوەکردووەو بایەخی تایبەتیان پێداوە لە وانە :ڕۆژنامەی (ژیان) لە شاری سلێمانی ،گۆڤاری زاری کرمانجی ( )١٩٣٢ / ٧ / ٢٣ – ١٩٢٦ / ٥ /٢٥حوسێن حوزنی موکریانی (١٨٩٣ )١٩٤٧لە شاری ڕەواندز ،ڕۆژنامەی (کرکوک) لە شاری کەرکووک و ھەروەھاڕۆژنامەکانی (البالد) و ڕۆژنامەی (االحرار) ی بەیروتیش لە باسکردنی دامەزراندن و کردنەوەی یانەی سەرکەوتنی کورداندا وای لێک داوەتەوە ئەو کەسایەتیانەی ،کە بۆ دەستەی بەڕێوەبردنی یانەی سەرکەوتنی کوردان ھەڵبژێردراون بەزۆری لەوانەن ،کە پشتگیری لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و سەربەخۆیی کوردستان دەکەن. وێڕای ھەموو ئەوانە زۆر جاریش وا ھەڵکەوتووە ،کە گۆڤاری گەالوێژ ()١٩٤٩ – ١٩٣٩ ی بە ناوبانگیش ،کە ھەریەک لە ئیبراھیم ئەحمەد ( )٢٠٠٠ – ١٩١٤و شێخ عەالئەدین سوجادی ( )١٩٨٤ - ١٩٠٧بۆ ماوەی دە ساڵی تەواو دەریانکردووەو بەزۆربەی ناوچەکانی باشووری کوردستان و تەنانەت واڵتانی دەوروبەرو دەرەوەشیدا باڵویانکردۆتەوە ،بەشێک لە ھەواڵ و چاالکیەکانی ڕێکخراوی (یانەی سەرکەوتنی کوردان) یان لەسەر الپەڕەکانی گۆڤارەکەیاندا باڵوکردۆتەوەو بەوردی بایەخی تەواویان پێداوە. ھەروەھا لەالیەکی تریشەوە دامەزراندن و ھاتنەکایەوەی یانەی سەرکەوتنی کوردان وەک ساڵی چوارهم
32
16
ڕێکخراوێکی پیشەیی ،کۆمەاڵیەتی و زانستی لەشاری بەغدای ئەو ڕۆژگارەدا ،بەزۆری بۆتە جێی سەرنج و پیاھەڵدانی ژمارەیەکی زۆر لە ئەدیب و نووسەرو شاعیرانی کوردی ئەو دەمانەو ھەریەکەو بەجۆرێک و بەسەلیقەی ئەدەبی خۆی ستایشیانکردووەو ھۆنراوەی خۆیانیان بۆ ھۆنیوەتەوە بەتایبەتی ئەدیبان و شاعیرانی ناسراوی وەک :حاجی تۆفیقی پیرەمێرد ( )١٩٥٠ – ١٨٦٧لە شیعری (ئەسما لە سەما کە دێتە خوارێ ..ناوی باش نوری لەسەر ئەبارێ تاد ) ھەروەھا لە شیعرێکی تریدا ،کە بەبۆنەی دەرچوونەوەی گۆڤاری گەالوێژی نووسیوەو بەناونیشانی ( :گەالوێژ ئەدرەوشێتەوە) لەبڕگەیەکیدا دەڵێت :یانەی سەرکەوتن بە تۆ ڕووناکە ....کوردستان بە ڕووی تۆ فەرەحناکە، )... ھاوکات دەروێش حوسێنی خانەقین ( ) ٩٧٨ /١١/١٤ – ١٨٩٥یش لەشیعری (کە چاوم کەوتە قوتعەی یانەی سەرکەوتن) ،لە ناوچەی گەرمیان و کەالری ئەوکاتەوە مینە جاف ( )١٩٦٥ – ١٩١١لە پارچە شیعری( :بۆیانەی سەرکەوتن) دا کەوتۆتە ستایشکردنی و وەک لە بەشێکیدا دەڵێت(:بژی ئەی یانەی سەرکەوتن و سەربەرزی کوردان ...بەدایم شادو سەربەرزبی ھەتا دەوران ئەکات دەوران )..و لە ھەمانکاتیشدا مینە جاف بڕی ( )١٠دیناری تەواویشی لە ساڵی ( )١٩٤٣دا و وەک یارمەتیەک بەیانەی سەرکەوتنی کوردان بەخشیوە .جگەلەوەش شێخ نوری شێخ ساڵح ( )١٩٥٨ – ١٨٩٦لە بڕگەو پارچە شیعری بۆ یانەی سەرکەوتنیدا ،کە لە نزیکەی ( )٢٠بەیتی شیعری پێکھاتووەو لە بەشێک لە بڕگەکانی کۆتاییدا نووسیوویەتی( :گورج ھاتە تەکەللم وتی :ئەم عەیش و سرورە ئەم شایی و سووڕە...بۆ یانەی سەرکەوتنە ئەم عالەمە شادان ھاتوونەتە جەوالن ، )...مەال مەحموودی بێخوود ( )١٩٥٥ - ١٨٧٨یش لە پارچە شیعری: (یانەی سەرکەوتن کە نادی ناوە ..لە شاری بەغدا بیناکراوە ، )...ئەحمەد موختار جاف ( )١٩٣٥ - ١٨٩٧لە پارچە شیعری(:باعیسی ھێزی دڵ و پشت وپەنایی بێ کەسان.. یانەی سەرکەوتنی قەومی نەجیبی کوردەکان ) ،ئەسعەد مەحوی (،)١٩٧٦ - ١٨٩٨ کە لەم بۆنەیەدا دەنووسێت( :یانەی سەربەستیە سەربەست ئەکات الوانی کورد )...و ھەروەھا میرزا محەمەد حوسێن زەنگەنەش لە پارچە شیعری (ھات ھاتی کورد) دا بە کوردیەکی لوڕی و بە ھەستێکی خاوێنەوە بۆ یانەی سەرکەوتنی نووسیوە( :گوشی بە داخواھان نادی گەر بکەیم ..یانەی سەرکەوتن پوڕ زەڕبکەیم ،)...لەالیەکی تریشەوە شاعیرانی کوردی وەک :شێخ سەالمی عازەبانی ( )١٩٥٩ / ٣ /٣ - ١٨٩٢بەبۆنەی کۆچی دوایی و لە شیوەنێکی مەعرووف جیاووک باڵەکیدا و لە بەشێکی شیعرێکیدا نووسیویەتی(:کێ بیکاتەوە یانەی سەرکەوتن بۆ کوردی مەزن ..دایم ھەوڵی بێ ھەر بۆ ساڵی چوارهم
16
33
یەکگرتن بە کوێری دوژمن ، )...ھاوکات لە واڵتی شام و ڕۆژئاوای کوردستانەوە قەدری جان ( )١٩٧٢ -١٩١١بە کورتە وتارێک لە ڕۆژنامەی (ڕۆژا نو) ،ژمارە ( )١٩ی ساڵی ( )١٩٤٣یدا کەوتۆتە ستایشکردنی یانەی سەرکەوتنی کوردان و ئەوانەی پاڵپشتیان لێکردووە .ھەروەھا عوسمان عەونی ( )١٩٩٢ - ١٩١٤شاعیریش بەھەمان تەرزی ئەوانی پێشوو ھەریەکەو بەشێوازێک دڵ و دەروونی خۆیانەوە بۆ یانەی سەرکەوتنی کوردان و دامەزراندنی کردۆتەوەو لە بارەیەوە نووسیویانە . ئەوەشی جێی سەرنج و وەبیر ھێنانەوە بێت یانەی سەرکەوتنی کوردان بە(( :پێی پێڕەوی یانەکە ھەر نۆ مانگ جارێک ئەندامانی تازەی بۆ یانە)) ھەڵبژاردۆتەوە ،بەاڵم نازانم مامۆستا غەفووری میرزا کەریم پشتی بە چ نوسراو و سەرچاوەیەک بەستووە. چونکە ئەوەی لەبیر کردووە کە ھەریەک لە(( :میرزا فەرەج شەریف ،شێخ عەلی قەرەداخی و بەشیر موشیر)) یش لەھەمان ھەڵبژاردندا خۆیان پااڵوتووە و بەشداریان کردووە و بۆ دەستەی بەڕێوەبەرێـتی یانەی سەرکەوتن دەرچوون ،جگە لەوەی بە ڕێککەوتن و ڕازی بوونی ھەموو ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن کەسایەتی و پیاوی ئایینی ناسراو ئیبراھیم ئەفەندی حەیدەری ( )١٩٣١ -١٨٦٤بۆ سەرۆکایەتی یانەی سەرکەتن و مەعروف جیاووک باڵەکی بۆ باوەڕ پێکراوی گشتی یانە دەستنیشانکران، بەاڵم لە قۆناغی دوای مەعرووف جیاووک و بە تایبەتی لە ساڵی ١٩٥٤بەدواوە ئیدی سەرۆکایەتی یانەی سەرکەوتن و ھەوڵدان بۆ زیندوکردنەوەی بانەی سەرکەوتن لەالیەن بەشێک لەم کەسایەتیە دیارانەی کوردەوە بووە لەوانە(( :پارێزەر مەحموود بابان ،دکتۆر ھاشم دۆغرەمەچی ،پارێزەر ئیبراھیم ئەحمەد ،دکتۆر سدیق ئەتروشی، ئەندازیار ڕەشید عارف ،مارف خەزنەدار ،دکتۆر نوری فتوحی ،عەبدولقادر حیشمەت، محەمەد بریفکانی )).وەکو وتمان سەرەتا بۆماوەی ( )٢دوو ساڵی تەواو بارەگای یانەی سەرکەوتن لە خانوەکەی ماڵی مەعرووف جیاووک باڵەکی خۆیدا بووە ،کە لەو سەردەمەدا لە گەڕەکی (گوب) ی بەرامبەر بەوەزارەتی بەرگری ئەوکاتەی عێراقدا بووە لە شاری بەغداو ڕۆژانە کاروباری یانەی سەرکەوتنیان بەڕێوەبردووە .بەاڵم وەک پێشتریش ئاماژەی بۆکرا مانەوەی بارەگای کۆمەڵە لەماڵی مەعرووف جیاووک باڵەکیدا و بەسااڵنی دواترەوە گەیشتۆتە سیازدەساڵی تەواو ،کەچی بۆ ساڵی دواتر و وەک ئەو نەریتەی کە لە پێڕۆی ناوخۆیی (یانەی سەرکەوتنی کوردان) دا ھاتووە کە ئەبێت ھەر ( )٩نۆمانگ جارێک دەستەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی کارو باری یانەی سەرکەوتن ھەڵبژێردرێتەوە مامۆستا شاکیر فەتاح ( )١٩٨٨ - ١٩١٤لە ڕێکەوتی ( )١٩٣١ /٤ /٣ ساڵی چوارهم
34
16
داو لە نووسینێکیدا بەناونیشانی( :یانەی سەرکەوتن) ەوە وێنەیەکی زۆر وردی ئەو ڕۆژگارەی بۆ گرتووین و وەک ئەوەی لە بەشێکیدا دەنووسێت(( :بەیانی ھەینی لەسەر جاڕدانی یانە لە ڕۆژنامەکانی بەغدادا چوومە یانەی سەرکەوتن شوێنەکەی جمەی دەھات لەبەر ھاتووان ،نزیکی ( )٧٠کورد لە ھەموو ڕەنگە :لە پیاوانی گەورە ،دەوڵەمەندان، مەالیان ،سەرکۆماران ،شت فرۆشان و قوتابیان کۆبوونەوە بۆ ئەمەی سەر لە نوێ پەل بۆ یانە ھەڵبژێرن .))...سەرەتا ھەریەک لە مەعرووف جیاوک باڵەکی و محەمەد ئەمین زەکی بەگ وتەیەکیان پێشکەشکردووە و دواتر پرۆسەی ھەڵبژاردن دەستی پێکردووە بۆ ئەو مەبەستە دوو کۆمەڵەی جیاواز کە ھەریەکەیان لە ( )٩کەسایەتی پێک ھاتووە، یەکێکیان بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەو ئەوی تریان بۆ ڕایکردنی پەل ھەڵبژێردراون و بەم شێوەیەی خوارەوە :بەڕێوەبەرانی ناوچە لەم کەسایەتیانە پێک ھاتبوون(( :محەمەد ئەمین زەکی بەگ ،مەعرووف جیاووک باڵەکی ،ئەحمەد ئەفەندی ھەولێری ،عەبدوڵاڵ لوتفی عەلی ئاغا ،ئەمین ڕەواندزی ،موحەمەد عەلی سەقا ،کەریم ناوێک ،دکتۆر شوکری محەمەد سەگبان ،غەیاسەدین نێردراوی ئامێدی)) .ھاوکات بەڕێوەبەرانی پەلی دووەم لەم کەسایەتیانە پێک ھاتبوون(( :تۆفیق وەھبی بەگ ،جەمال بابان ،میرزا فەرەج شەریف ،شێخ عەلی قەرەداخی ،سەبری عەلی ئاغا ،مستەفا شەوقی ،بەشیر موشیر، عارف پشدەری ،داود حەیدەری )) .نەریتێکی لەم جۆرەش لە بەڕێوەبردنی کارو باری یانەی سەرکەوتندا کاری پێکراوە تا ئەوکاتەی یانەی سەرکەوتن بۆتە جێگەی ملمالنێ و ناکۆکی لەنێوان ئەندامانیدا . لە ھەمانکاتیشدا یەکەم کاری (یانەی سەرکەوتنی کوردان ) و دەستەی بەڕێوەبردنی ئەوەیان بووە کە پەیڕەوی ناوخۆی یانەیان لە دوو توێی نامیلکەیەکی سەربەخۆدا و بە قەبارەی ( )٢٦الپەڕەی تەواو ،بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بە چاپ گەیاندووە و باڵویان کردۆتەوە ،ناونیشانەکەی بەزمانی عەرەبی بەم شێوەیە ((:النڤام االساسی لنادی االرتقاء – یانەی سەرکەوتن )) و لەھەمانکاتدا ناونیشانی دەقە کوردیەکەی بەم شێوەیە داڕێژراوەتەوە (( :دەستوری بناغەیی یانەی سەرکەوتن )) و ھەریەکەشیان لە ( )٢٦ماددەی سەرەکی پێک ھاتوون ،لەمادەی یەکەمیدا ھاتووە ((:تڕسس فی العراق جمعیە ڕدبیە بعنوان نادی االرتقاء – یانەی سەرکەوتن – مرکزھا بغداد)) کەچی دواتر پوختەو کورتەی ئەو پەیڕەوەی ناو خۆییەی یانەیان بە ( )٧حەوت خاڵی تەواو و بە زمانی کوردی لە ساڵی ( )١٩٤٣دا لەگەلڕ نامیلکەی (باربو) ی زمانحاڵی یانەی سەرکەوتندا و بە ناونیشانی (( :خالێە ی نڤامی اساسی و داخلی)) ەوە باڵویان ساڵی چوارهم
16
35
کردۆتەوە . تەوەری دووەم: ئامانجە بااڵکانی یانەی سەرکەوتنی کوردان و دەستەی کارگێڕی بەوەی یانەی سەرکەوتن ،کۆمەڵەو ڕێکخراوێکی زانستی ،کۆمەاڵیەتی و خزمەتگوزاریی بووە و ھیچ جۆرە پەیوەندیەکی ئەو تۆی بەڕوونی لەگەڵ کاری سیاسی و چاالکی سیاسیدا نەبووەو تەنانەت لەوبارەیەشەوەو لە یەکەم پەیڕەوی ناوخۆیی و لە ماددەی ( )٢دووەمیدا بەڕوونی جەختی لەسەر کردۆتەوە ،کە بە(( :ھیچ کلۆجێک کۆمەڵە پەیوەستی بەسیاسەتەوە نییە -لیس للجمعیە عالقە بالسیاسە بێورە قگعیە)) .ھەموو ئەو ئەرک و لێپرسینەوەیەش کە بەپێی بنەماکانی(:پەیڕەوی ناوخۆیی ) یانەکە خستوویەتیە ئەستۆی خۆیەوە .لەوەدا گیرساوەتەوە کە کۆمەاڵنی خەڵک بە قوتابی، کاسبکار ،پیاوی ئایینی و کەسایەتی ناوداری کوردەوە لەدەوری چاالکیەکانی خۆی کۆبکاتەوە و بۆ مەبەستی چاکە و یارمەتی و دەسگرۆیی کردنی( :خەڵکانی ھەژار و ھەتیوو نەخۆشەکان و پاراستنی گیان ساغی و پێشکەوتنی ئیش و کار و بەکارھێنانی شتی خۆ واڵتی .)....جگە لەوەش یانەی سەرکەوتنی کوردان بەخۆی پشتگیریی کەرێکی بەردەوامی ھەموو ئەو قوتابییە کوردانە بێ کە بۆ مەبەستی خوێندن ڕوویان کردۆتە شاری بەغدا و بۆ ئەوەی خوێندنەکەیان تەواو بکەن و بەدوای کاری نەشیاو و ناپەسەندا نەگەڕێن .یانەی سەرکەوتن ھەوڵی ئەوەشی داوە کە(( :جێگای وازی و سپۆرت)) یان بۆ دابمەزرێنێت و ئاراستەی ئەوەیان بکات کە ئەوان دوا رۆژ و ئایندەیەکی ئەو تۆیان لەبەردەمدایە کە گەل و ءاڵت و کۆمەڵەکەیان چاوەڕوانییان دەکات و وایان لێک داوەتەوە سبەی ئەوان وەک نەوەیەکی نوێ کاروباری واڵت و ئەرکی نەتەوایەتی و نیشتمانیان دەکەوێـتە ئەستۆوە .وێڕای ئەوەش یانەی سەرکەوتن وەک ناوەند و وەک دەزگا و ڕێکخراوێک بیری لەوەش کردۆتەوە کە کارێکی وا بکات بەالی کەمەوە(( :مانگی جارێک)) .ئاھەنگێک ساز بکات .بەجۆرێک ئەو بۆنەو ئاھەنگە ببێـتە فاکتەرێکی بەرچاو بۆ ئەوەی(( :خەڵکی ڕۆژ ئاوا و ئەوروپا و ئەمەریکا ئەمانناسن و تێمان دەگەن کە ئێمەش وەکو ئەوان ئینسانین و مافی ژیانمان ھەیە)) .جگە لەوانەش تەنھا بوارێک کە دەستەی بەڕیوەبەرێتی (یانەی سەرکەوتنی کوردان) بەگرنگ ء کارێکی لەبار و گونجاویان لەقەڵەم دابێت بۆ خزمەتکردنی گەلی کورد و باری ڕووناکبیریی کوردی ئەوەشیان زیاتر بواری زانیاری و زانست بووە .کە زۆر بەڕوونی لەپەیڕەوی ناو خۆییاندا جەختیان لەسەر کردۆتەوە و وەک لە بڕگەیەکیدا نووسیویانە: ساڵی چوارهم
36
16
((ئامانجی کۆمەڵە بەزانست بەرز بوونی میللەتی کوردە .ئەمەش بە نووسینی کتێب، وەرگێڕان ،بەخێوکردنی الوان ،بەچەشنێکی عیلمی و تەربیەوی و ئەخالقی ))..دێتەدی و ھەرلەم بارەیەشەوە لەگەرمەی ئەوەدا بوون کەیانەی سەرکەوتن ھەوڵی ئەوەش بدات و لەم ڕێرەوەوە زمانێکی ستانداردیی یەکگرتوو بۆ گەلی کورد بھێنێـتەدی و لیژنەی تایبەتمەند و پێویست پەیوەندی بە کەسان و خەڵکانی شارەزاوە بکات لەو بارەیەوە وەک بابەتی دانانی فەرھەنگ بۆ زمانی کوردی و نووسینەوەی دەستووری زمانی کوردی کە ئەمەش بۆ خۆی وا لەگەلی کورد و کۆمەاڵنی خەڵکی کوردستان دەکات کە(( : بتوانن لە یەکتری تێ بگەن )) . وەک ئەوەی لەم بارەیەوە و لە بواری چاپکردنی کتێب و چاالکی ڕووناکبیریی دا یانەی سەرکەوتنی کوردان لە سەرەتاکانی دامەزرانیدا کتێبی دانسقەی (خواڵسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان) ی مێژووناسی گەورەی کورد محەمەد ئەمین زەکی بەگ (- ١٨٨٠ )١٩٤٨ی بۆیەکەم جار لە نیسانی ساڵی ( )١٩٣١دا خستۆتە ژێر چاپەوە و ھەروەھا چاپکردنی (بەرگی ئیمالی کوردی) ،کە لە نووسینی مەعرووف جیاووک باڵەکی و پاشان نامیلکەی (یادی پیرەمێرد) لە ژێر چاودێری شێخ عەالئەدینی سوجادی دا و لە (چاپخانەی مەعاریف) ی شاری بەغدا لە ساڵی ( )١٩٥١دا بەچاپ گەیاندووە ،جگە لە چاپکردن و باڵوکردنەوەی کتێبی (یادگاری یانەی سەرکەوتن ،ژمارە ( )١واتە - باربو) ی کە ئەمیش ھەر لە سەرئەرکی یانەی سەرکەوتنی کوردان و لە ساڵی ()١٩٤٤ دا ،لە چاپخانەی (النجاح) ی شاری بەغدا بەچاپ گەیاندووە و تەنانەت لەبەرنامەی داھاتووشیاندا ھەبووە ،کە دواتر کتێبی مێژوویی ( شەرەفنامە) ی شەرەفخانی بەدلیسی ( ،)١٦٠٤ – ١٥٤٣کە محەمەد عەلی عەنی سوێرەکی ( )١٩٥٢ -١٨٩٧وەریگێڕابوو و پەراوێزی بۆ نووسیبوو بەچاپ بگەیەنن ،سەرەڕای چاپکردنی پەیڕەوی ناخۆی کۆمەڵە و ھەروەھا بایەخدانی سااڵنەشیان بەجەژنی مێژوویی نەورۆز و بەستنی کۆڕو کۆبوونەوەی جۆر بە جۆر لە بوارەکانی مێژوو ،زمانەوانی و ئابووریدا ،کە زۆرێک لە ڕووناکبیران و دەستەی دەستەبژێری کوردی ئەودەمانەی وەک :محەمەد ئەمین زەکی بەگ ،تۆفیق وەھبی بەگ و موکەڕەم تاڵەبانی و مارف خەزنەدار ،کە یارمەتی دەری تۆفیق وەھبی بەگ بووە موحازەرەیان تیا وتۆتەوە ،بۆ نموونە زاناو کەسایەتیەکی وەک تۆفیق وەھبی بەگ ھەفتەی دوو ڕۆژ زمانی کوردی فێری ئەوکەسانە کردووە ،کە ئارەزووی فێربوونی بوون لەوانە :دکتۆرمحەمەد فازیل ئەلجەمالی ( )١٩٩٧ -١٩٠٣کە دووجار بوو بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ماوەی (٨ی مارتی ٢٩ - ١٩٥٤ی ساڵی چوارهم
16
37
نیسانی )١٩٥٤لە سەردەمی پاشایەتیدا .سەرەڕای گۆرانی بێژی بەناوبانگی عێراقی عەزیز عەلی عەبدولعەزیز ()١٩٩٨ -١٩١١ی بە ڕەگەز کوردی فەیلی ،ئەمەی دواییان بەڕادەیەک فێری زمانی کوردی بووە ،کە دواتر بتوانێت لە ڕێگای ئیزگەی کوردی بەغدای ئەوکاتەوە سرودی بەناوبانگی(( :ئەی کوردینە ..ئەی مەردینە ..بادەست کەین لەناو دەست ھەموو ))...ی شاعیری ناساوی کورد عەبدوڵاڵ زێوەر ()١٩٤٨ – ١٨٧٥ بچڕێت .ئەمانە و گەلێک بابەت و چاالکی ھەمەجۆری دی .ھەموو ئەمانەش وای کردووە کە چاالکیەکانی یانەی سەرکەوتن سنوورو کاری ڕووناکبیری تێپەڕێنێت و پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ کۆمەڵەی خۆیبوونی کورد لە واڵتی سوریا و لوبنان و پارتی ھیوای باشووری کوردستاندا ھەبێ و تەنانەت کار بۆ ئەوەش بکات دۆزی ڕەوای گەلی کورد بە نوێنەرایەتی وکۆنسۆڵگەریی و باڵوێزخانەی واڵتانی بیانی لەشاری بەغدا بناسێنێت، دیارە زیاتر ئەمەشیان لە ڕێگای ئەو بۆنە و ڕێوڕەسمانەوە ڕێگای بۆخۆش دەکردن کە زۆرێک لە نوێنەرو باڵوێزەکانیانی بۆ بارەگاکەی خۆی داوەت دەکرد و بەشداری ئاھەنگ و بۆنە جۆر بەجۆرەکانی بوون . ھەرچەندە یانە لە بەشێک ڕسوماتی شارەوانی و فەرمانگە ڕەسمیەکانی دەوڵەت لێی بوردراوە کەچی لەگەڵ ئەوەشدا بووە ،ڕێگە بەخۆی بدات ھەردەستگرۆیی و یارمەتیەکی ڕەوا بۆ درێژەدان بەکارو چاالکیەکانی لە کۆمەاڵنی خەڵکی کوردستان و دەوڵەمەندەکانی کورد کۆبکاتەوە .بەمەرجێک مەبەستی لە وەرگرتنیاندا ،تێکۆشان بێت بۆ باڵوکردنەوەی زانست و زانیاری ،وەک ئەوەی لە خاڵێکی تری پەیڕەوە ناوخۆییەکەیدا ھاتووە(( :کۆمەڵە ھەموو پێشکەش و دیاریەکی مەشروع وەردەگرێت، بۆ زۆر کردنی سەروەت و سامان و خەرجی لە ڕێی باڵوکردنەوەی زانست و دانشدا تێ دەکۆشێت )) .ھاوکات ئەوە ئیحتمالی ئەوە شیان داناوە لەھەرکات و ھەلومەرجێکدا بێت کە یانەی سەرکەوتن لەبەر یەک ھەڵوەشایەوە یان تێک چوو ئەوا(( :ھەموو سامانی بە موئەسەسەی خەیریەی کورد ئەدرێت ،ئەگەر ئەمانە نەبوون ،سامانی کۆمەڵ بەسەر ھەژار و بێ دەسەاڵتانی کوردا دابەش ئەکرێت)) .جگە لەھەموو ئەوانەش یانەی سەرکەوتن لەماوەی تەمەنیدا سەرەڕای کەمی داھاتی ئابووری یەکێکی دی لەو کۆسپ و قۆرتانەی کە ھاتبێتەڕێی ئەوەیان بووە کە لەگەڵ بەرپابوونی بزوتنەوەی مایسی ( )١٩٤١دا و ھاتنی ڕەوتی سەر بەنازیەکانی ئەڵمانیا بە ڕێبەرایەتی ڕەشید عالی گەیالنی ( )١٩٦٥ – ١٨٩٢و کۆمەڵێک لە فەرماندە گەورەکانی سوپای عێراق بۆسەر کاروباری دەسەاڵت یەکەم ھەنگاوو ھەڵوێستیان ئەوە بوو بڕیاریان لەسەر داخستنی ساڵی چوارهم
38
16
بارەگای یانەی سەرکەوتنی کورداندا و تا مانگی نیسانی ساڵی ١٩٤٢کۆتایی ھێنانی ئەو دەسەاڵتەو ھەاڵتنی سەرکردەکانیان لە ھێڵی سنووری(( :خەسرەوی -شاری خانەقین)) ەوە بۆ واڵتی ئێران و لەوێشەوە بۆ دەرەوەی واڵت و بەتایبەتی ئەڵمانیا ڕێگەی پێ نەدرا تا لەسەر کارو چاالکیەکانی خۆی بەردەوام بێت ،ئەمەش لەکاتێکدا بووە ھێشتا ئاشووری و ئەرمەنیەکان بەدەیان ڕێکخراوی جۆر بەجۆریان لە کارو چاالکی بەردەوامدا بوون و تەنانەت بارەگاکانیشیان لەناو شاری بەغدای پایتەختیشدا نەبوون. جگە لەوەش گەلێک لەو بۆنەو چاالکیە جۆر بەجۆرانەی کە یانە بە تەنگیەوە چووەو یان ئەو ڕوداوە تەراژیدیانەی کە بە سەر کوردا ھاتوون بە تایبەتی لە پاش ڕاپەڕینی مەال مستەفای بارزانی ساڵی ١٩٤٥ەوە لەوانە ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە (٢٢ ی کانوونی دووەمی )١٩٤٦لە مەھاباد و دواتر لە سێدارەدانی چوار ئەفسەرەکەی کورد: ((عیزەت عەبدولعەزیز ،خەیروڵاڵ عەبدولکەریم ،مستەفا خۆشناو و محەمەد مەحموود قودسی)) لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٤٧دا بە بڕیاری حکومەتەکەی ساڵح جەبر (- ١٨٩٦ )١٩٥٧لەسەردەمی پاشایەتیدا و شان بەشانی ئەوەش لە بارچوونی کۆماری کوردستان ھەموو بوونە مایەی ئەوەی حکومەتی عێراق بەتایبەتی وەزارەتی ناخۆ ئیجازەی یانەی سەرکەوتنی کوردان ھەڵوەشێنێتەوەو دەست بەسەر ھەموو داھات و کەرەستەکانیدا بگرێت ،ئیدی لێرە بەدواوە ھیچ کوردێکی ئەودەمانەی شاری بەغدا توانای ئەوەیان نەبوو دۆسێی ئەم بارو دۆخەو بەتایبەتی (یانەی سەرکەوتن) الی فەرمانڕوایان بجوڵێنن، تا ئەو کاتەی کەسایەتی و پەرلەمانتارێکی گەرمیانی وەک مەحموود جەمیلی کوڕی مەجید پاشای بابان ( )١٩٩٧ – ١٩٢٠کە لەبنەماڵە و بابانیەکانی شاری کفری بوو، توانیویەتی لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٥٤دا لەگەڵ کۆمەڵێک لە ڕووناکبیرو پیاوماقواڵن و کەسایەتیەکانی تری کوردی ئەوکاتەی شاری بەغدای وەک((:عەلی کەمال عەبدولڕەحمان ،محەمەد بریفکانی ،نوری فتوحی ،ڕەشید عارف ،مستەفا قەرەداغی، دکتۆر عیزەت عارف ،ئەمین ڕەواندزی و ئیحسان شێرزاد)) دا دووبارە ئیجازەی فەرمیان بۆ وەرگرتۆتەوەو دەستی بەکارو چاالکیەکانی خۆی کردۆتەوەو ھاوکات مەحموود جەمیل بابان خۆیشی بۆتە باوەڕپێکراوی گشتی یانە .ھەرچەندە لەساڵی یەکەمیداو بەھۆی کێشەی داراییەوە لە سنوورێکی دیاریکراودا نەبێت کارو چاالکیەکی ئەوتۆی پێ نەکراوە. کەچی لە ساڵی دواتردا کە بارەگای سەرەکی یانەی سەرکەوتنی کوردان لە شەقامی (الزھاوی) بەرامبەر بە کۆشکی شاھانە (البالگ الملکی) بووە و ژمارەی تەلەفۆنەکەشیان ژمارە ( )٢٩٣٠٨بووە ،بە پێی یەکەمین داواکاریەک کە ھەر لەالیەن ساڵی چوارهم
16
39
باوەڕپێکراوی یانەوە(معتمد النادی) لە ( )١٩٥٥ / ٤ / ١٦دا بۆ وەزیری دارایی عێراق و بە ناوی یانەی سەرکەوتنەوە بەرز کراوەتەوە و داوای یارمەتی و دەستگرۆیی کردووە بۆ ئەوەی بەپێی ئەو پشتگیریەی وەزارەتی ناخۆی عێراق کە بۆ یانەو ڕێکخراوە پیشەیەکانی ئەوکاتەی عێراق لە الیەن وەزارەتەوە و بە پێی ڕێنمایە فەرمیەکانی دەوڵەت سەرفکراوە ،بۆئەمانیش سەرف بکرێت تائەمانیش بتوانن درێژە بە کارو چاالکیەکانی بدەن .ھەروەھا بەیەک دووساڵێک دواتر و بەتایبەتی لە (١٦ی شوباتی )١٩٥٧دا باوەڕ پێکراوی یانەی سەرکەوتن لە نووسراوێکی فەرمی خۆیدا ،وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەوە ئاگادار دەکاتەوە کە ئەوان لەدەسپێکی ئەوەدان دەستەیەکی نوێی کارگێڕی بۆڕایکردنی کاروباری یانەکەیان ھەڵبژێرنەوە ،ئەوانەشی کە بۆ ئەو مەبەستە خۆیان دەپاڵێونەوە کە لە (٣١ی کانوونی دووەمی )١٩٥٧دا بەڕێوە دەچێت بەزۆری بریتییە لە کەسایەتیەکانی وەک((:مەحموود بابان ،عەبدولقادر حیشمەت ،ئیحسان شێرزاد ،ڕەشید عارف ،ئەنوەر سائب ،عەلی کەمال عەبدولڕەحمان ،مستەفا قەرەداغی ،دکتۆر عەبدولجەبار ریزەلی و دکتۆر ھاشم دۆغرەمەچی)) بەجۆرێک دوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکە دەستەی نوێی بەڕێوەبەری یانەی سەرکەوتن لەم کەسایەتیانەی خوارەوە پێک دێن: -١پارێزەر مەحموود بابان باوەڕپێکراوی گشتی. -٢ئەندازیار ڕەشید عارف جێگری باوەڕپێکراو. -٣ئەندازیار ئەنوەر سائب سکرتێری گشتی. -٤عەبدولقادر حیشمەت ئەمینداری ژمێریاری. بەاڵم بۆ ساڵی دواترو سەبارەت بە بەڕێوەبردنی یانەی سەرکەوتنی کوردان لە ڕۆژی (٣ی کانوونی دووەمی )١٩٥٨دا بەزۆری ئەندامانی یانە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان گرێ داوەو ئەم کەسایەتیانەیان بۆ دەستەی بەڕێوەبردنی نوێ دەست نیشانکردووە: -١مەحموود بابان سەرۆکی فەخری یانە -٢ڕەشید عارف باوەڕپێکراوی گشتی. -٣دکتۆر ھاشم دۆغرەمەچی جێگری باوەڕپێکراو. -٤کەریم سەعید زانستی سکرتێر -٥حافز مستەفا قازی ئەمینداری ژمێریاری بەسەریەکەوە ئەندامانی تریان بریتی بوون لە کەسایەتیەکانی وەک(( :شێخ مستەفا قەرەداغی ،ئەندازیار ئەنوەر سائیب ،دکتۆر سدیق ئەتروشی ،ئەندازیار ئیحسان ساڵی چوارهم
40
16
شێرزاد و جەمیل شەرەف)) واتە یانەی سەرکەوتنی کوردان تا کاتی بەرپابوونی شۆڕشی ١٤ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٨لە عێراقدا بەو شێوەیە بەڕێوە براوە. وەک دەبینیت لەم ماوەیە بەدواوەو بەھۆی ئەوھەلومەرجەی بەسەر عێراق و تەواوی بارودۆخی ناوچە کورد نشینەکاندا ھاتووە یانەی سەرکەوتن گوڕو تینێکی زیاتری داوەتە خۆی و ھەوڵی ئەوەی داوە چاالکی زیاترو دەرگای بەشێوازێکی بەرفراوانتر ئاوااڵتر و کراوەتر بێت و ھاوکات لێرە بەدواوە بەتەواوی وەک ناوەندێکی (ڕووناکبیریی -سیاسی) ھاتۆتە بەرچاوو بارەگاکەی بۆتە مەیدانی ملمالنێی سیاسی و حیزبی بەتایبەتی ئەو ڕووناکبیرە کوردانەی کە سەر بەھەردوو حیزبی سیاسی وەک ( :شیوعی عێراق) و (پارتی دیموکراتی کوردستان) بوون .ھەروەھا بەمەبەستی ڕایکردنی کاروباری یانەو درێژەدان بەچاالکیەکانی و ئەدروشمەی کە بەرزیان کردۆتەوە ،ئەو ڕێژە پارەیەی کەسااڵنە لە الیەن حکومەتی عێراق و وەزارەتی داراییەوە بۆیان تەرخانکراوە زۆر بەکەمی دەزانن و لە ڕێگای داواکاری فەرمیەوە باوەڕپێکراوی یانە :دکتۆر ھاشم دۆغرەمەچی داوای زیاد کردنیانی کردووە بە تایبەتی(( :لەسەردەم و لەژێر سایەی کۆماری عێراقی گەشە کردووماندا و وەک ھاندانێک بۆ باری ڕووناکبیری)) .وەک ئەوەی لەم ھەلومەرجە بەدواوە بەو شێوەیە داواکاریەکانیان بۆ دەسەاڵت بەرز کردۆتەوە .کەچی فەرمانڕەوایانی عێراق لەسەر دواکاریەکەیان ڕازی نابن .کەچی لەسەرووی ھەموو ئەوکۆسپەوە کە دێتەڕێی یانەو لەنێوەندی ئەو ملمالنی حیزبیەشدا دەتوانێت درێژە بە چاالکیەکانی خۆی بداو ھاوکات دەشتوانێت لە ساڵی ( )١٩٦٠دا کۆنگرەی سااڵنەی خۆی ببەستێت ولە کۆتاییەکانی مانگی ئەیلولی ھەمان ساڵیشدا واتە ( )١٩٦٠ /٩ / ٣٠دەستەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی(:یانەی سەرکەوتنی کوردان) دەستنیشان بکرێت کە ھەریەک لەم کەسایەتیانە تیایدا بەشداردەبن(( :دکتۆر سدیق ئەتروشی ،دکتۆر ھاشم دۆغرەمەچی، ناھیدەی شێخ سەالم ،عەبد عەلی محەمەد عەلی ،کەریم سەعید زانستی ،موکەڕەم جەمال تاڵەبانی و عبدولڕەحیم عەبدولکەریم)) .بەاڵم ئەو کەسایەتیانەی کە لەڕێوڕەسمی ئامادەبوونەکە دواکەوتوون وەک لە دەقی بەڵگەنامەکەدا ھەریەک لە(( :ئیحسان شێرزاد و ڕەشید عارف)) دەبن.لەکاتێکیشدا کە پرۆسەی ھەڵبژاردن دەست پێ دەکاو دەستەی نوێی کارگێڕی دیاری دەکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە پلەو پایەیان ڕیزبەند دەکرێت: -١دکتۆر سدیق ئەتروشی باوەڕپێکراوی گشتی -٢ناھیدەی شێخ سەالم جێگری باوەڕپێکراو -٣عەبد عەلی محەمەد عەلی ئەمینداری سندوق واتە ژمێریار. ساڵی چوارهم
16
41
دوابەدوای ئەمانەو لەگەڵ داھاتنی ساڵی ( )١٩٦١داو تێک چوونی ئەو پەیوەندیەی کەپێشتر لە نێوان حکومەتی کۆماری لە عێراق وسەرکردایەتی شۆڕشی کورددا بەڕێبەرایەتی مەالمستەفای بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دەھاتەکایەوە و ڕۆژ بەڕۆژ پەیوەندیەکانی نێوانیان لە ھەڵگیرسانی شەڕەوە نزیک دەبووە ،جگە لەوەش حکومەتی عێراق و وەزارەتە پەیوەندی دارەکانی وەک ناوخۆو دارایی الی خۆشیانەوە کەوتبوونە دژایەتیەکی بەردەوامی یانەی سەرکەوتنی کوردانەوەو تەنانەت کەوتبوونە دواخستن و بڕینی ئەو بڕەپارەیەشەوە کە لەالیەن دەوڵەتەوە ،وەک ھەر ڕێکخراوێکی تری ئەوکاتەی عێراقی کە سااڵنەو ناو بەناو بۆیان سەرف دەکرا .بارودۆخێکی لەم بابەتەش درێژەی کێشا تائەوکاتەی لە (٨ی شوباتی )١٩٦٣دا کۆتایی بە حوکمی عەبدولکەریم قاسم ھات لەعێراقدا و حیزبی بەعس بۆماوەیەک دەسەاڵتیان کەوتە دەستەوە و بۆجارێکی دی دانوستان لە نێوان بەعس و سەرکردایەتی کورددا دەستی پێ کردەوە .ئەوەبوو لەم کاتەشدا بەشێک لە ئەندامانی یانە کەوتنە ئەوەی بۆ جارێکی دی بیبووژێننەوە بەاڵم دەسەاڵت دارانی عێراق لە سەر ئەم ھەنگاوەیان ڕازی نەبوون و لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٦٣ەوە دەکەونە ئەوەی بڕیار لەسەر داخستنی ھەریەک لە یانەی سەرکەوتنی کوردان و یانەی وەرزشی کوردە فەیلیەکانیش بدەن. تائەوکاتەی لەسەر داوای فەرمانڕەوایانی عێراق ،وەزیری ناوخۆ عەبدوڵاڵ عەبدول لەتیف لە ڕێگای موتەسرفیەتی لیوای بەغدا و نوسراوی فەرمی کەڕادەی ژمارە ()٩٦٤ /٢٣٣ و لە ( )١٩٦٤/ ٦ / ٩دا دەست بە سەر ھەموو کەلوپەلو شت و مەکێکی ناویانەی سەرکەوتنی کورداندا دەگرن و لە مەرکەزێکی پۆلیسی ھەمان ئەوشوێنەی کە بارەگای یانەسەرکەوتنی لێ دەبێت دەیپارێزن. بەماوەیەکی دواتریش وەزیری ناوخۆی عێراق نوسراوێکی فەرمی خۆیان ئاراستەی (ئەمانەتی پایتەخت – امانە العاێمە) دەکەن سەبارەت بە داخستنی یەکجارەکی یانەی سەرکەوتنی کوردان و تیایدا ئاماژە بە نوسراویان ژمارە ( )١٩٢٤٩لە (٢٧ی حوزەیرانی )١٩٦٤دەکەن ،بەوەی دادوەری سەربازی گشتی (الحاکم العسکری العام) بەپێی بروسکەی ژمارە ( )٣٤٤٤لە (١٣ی حوزەیرانی )١٩٦٤دا بڕیاری لە سەرداخستنی یانەی سەرکەوتنی کوردان داوەو ھەروەھا سەرۆکایەتی جێ بەجێکردنی کەڕادەش وەک لە دەقی نوسراوەکەدا ھاتووە بە نوسراوی ژمارە ( )٩٦٤/ ٢٣٣کە لە (٩ی حوزەیرانی )١٩٦٤دا دەرچووە دەڵێت :ئاگاداری کردووینەتەوەبەوەی کە دەست بەسەر ھەموو ساڵی چوارهم
42
16
کەرەرەستەیەکی یانەکەدا بگرن.سەرەڕای ھەمووئەو دیکۆمێنت و نوسراو و بەڵگە نامەنووسراوانەی کەلە بارەگای یانەدا ھەبوون ،دوا بەدوای ھەموو ئەمانەش دوا باوەڕپێکراوی یانەی سەرکەوتنی کوردان کە دکتۆر سدیق ئەتروشی بووە پەیوەندی دەکاتەوە بەشۆڕشی کوردستانەوەو لە کۆتاییەکانی مانگی کانوونی دووەمی ھەمانساڵیشدا لە شاری قەاڵدزێ وەفات دەکات و ھەرلەوێش ئەسپەردەی خاک دەکرێت. تەوەری سـێیەم: لیژنەی باربووی یانەی سەرکەوتن و کۆکردنەوەی دەسگرۆیی و یارمەتی لەشار و شارۆچکە و ناوچەکانی باشووری کوردستاندا لەماوەیەکدا بەڕێوەبەرانی یانەی سەرکەوتنی کوردان و بەتایبەتی باوەڕ پێکراوی گشتی یانە مەعرووف جیاووک باڵەکی گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە بەو توانا و داھاتە کەمەی کە لەبەر دەستیاندا بووە ،ناتوانن درێژە بە کاروچاالکیەکانی خۆیان بدەن و پێیان ناکرێ ،بنکەو شوێنێکی تایبەت بۆ ڕێکخراوەکەیان دابین بکەن ،بۆ ئەوەی وەک بارەگایەکی سەربەخۆ کاروباری خۆیانی تیا ڕایی بکەن .جگە لەوەش کرێی مانگانە و سااڵنەی خانوویەک ئێجگار گران بووە و لە عۆدەی دەستەی بەڕێوەبەریدا نەبوە کە بتوانێت بەڕێکوپێکی دەستەبەری بکەن .ھەر بۆیە باوەڕپێکراوی گشتی یانە بە ڕاوێژکردن لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەردا بیریان لەوە کردۆتەوە کەبە مەبەستی کۆمەک و یارمەتی کۆکردنەوە گەشتێک بەشار و شارۆچکە و تەنانەت دێھات و ناوچەکانی کوردستاندا بکەن بەمەبەستی یارمەتی کۆکردنەوە لە خەڵک و دانیشتوانی کوردستان بۆ درێژەدان بە کارەکانیان و بۆ ئەو مەبەستەش باوەڕ پێکراوی گشتی یانەی سەرکەوتن لە(( :شەوی ١٧تەممووزی ساڵی ١٩٤٣لە شاری بەغداوە و لەڕێگای شەمەندەفەرەوە بۆ شاری خانەقین سەفەردەکاو دووکەسایەتی تری لەگەڵ خۆیدا دەباو لەپاش چل و پێنج ڕۆژ یەعنی لە شەوی (٣١ی ئابی )١٩٤٣دا گەڕاوەتەوە شاری بەغدا . لەئەنجامی گەشتەکەشیاندا و بەسەریەکەوە ( )٥٠٠٠پێنج ھەزار دیناری ئەو کاتە زیاتر یارمەتی و باربوویان بۆ یانەی سەرکەوتنی کوردان کۆکردۆتەوە .بەجۆرێک سەرەتای گەشتەکەی باوەڕ پێکراوی گشتی یانە و یاوەرەکانی ،کە لە شاری خانەقینەوەوە دەستی پێکردووە ،ئەو دوو کەسایەتیەش کە ھاوکاری و یاوەریان کردووە بریتی بوون لە ھەریەک لە :عەبدولڕەحمانی نورجان ئەفەندی و باران جیاووک .پاش ئەوەی باوەڕ پێکراوی گشتی و نوێنەرەکانی یانە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری خانەقین دا ماونەتەوەو ساڵی چوارهم
16
43
چاویان بە قائمقامی ئەو کاتەی شاری خانەقین ڕەمزی فەتاح بەگ کەوتووە .ھاوکات کۆبوونەوەیەکی جەماوەریان لە ئێوارەی ١٨تەممووزدا بۆ دانیشتوان و خەڵکی شارەکە ڕێک خستووەو تیایدا باوەڕ پێکراوی گشتی وتارێکی بۆ دانیشتوانی شار خوێندۆتەوە و مەبەستی خۆیانی بەڕاشکاوییەوە بۆ گێڕاونەتەوە .لەئەنجامیشدا خەڵکی شاری خانەقین و دەوروبەری ھەریەکەو بەپێی توانای خۆی یارمەتی و دەسگرۆیەکی زۆر باشی یانەی سەرکەوتنیان کردوە .بەجۆرێک لەو ماوەیەدا زۆرترین بڕی یارمەتی کە بەیانەی سەرکەوتن بە خشرا بێت ،لە سنووری شاری خانەقین و دەورو بەریدا لەالیەن فەتحوڵاڵ بەگی دەلۆ ( )١٩٨١ /٥ /١ - ١٨٨٥ەوە بووە و بڕی ( )٦٠دیناری ئەوکاتەی پێ بەخشیوون ،دواتریش ھەر یەک لە :شێخ وەھابی کوڕی شێخ حەمیدی کوڕی شێخ عەزیزی تاڵەبانی ( )١٩٧٢ - ١٨٨٦خەڵکی ئاوایی غێدان و شێخ مستەفای کوڕی شێخ حەمیدی تاڵەبانی ( )١٩٧١ – ١٨٨٧کە لە گوندی (سەوزباڵخ) برای بووەو برای یەکتر بوون .ئەوانیش الی خۆیانەوە ،ھەریەکەو بڕی ( )٥٠دیناریان وەک ھاوکاری و دەستگرۆیی بەیانەی سەرکەوتن و لیژنەی کۆمەککردنی یانەی سەرکەوتنی کوردان بەخشیووە .دوای ئەو ڕێو ڕەسمەو بۆ ڕۆژی (١٩ی تەممووزی )١٩٤٣باوەڕ پێکراوی گشتی یانە لەگەڵ یاوەرەکانیدا شاری خانەقینیان تێ پەڕاندووەو بە ناوچەی ئاوەدانی دەشتی (بنکوورە) و دێھاتەکانیدا بەرەو سەر ڕۆخی ڕووباری سیروان و شارەدێی کەالری ئەوکاتە بوونەتەوە لەتەوەری گەرمیاندا ،کە بە زۆری لەو دەمانەدا و لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی عێراقی پاشایەتیدا لەالیەن بنەماڵەو بە گزادەکانی ھۆزی گەورەی جافەوە بەڕێوەبراوەو ھاوکات پاش کۆکردنەوەی بڕێکی زۆر باش یارمەتی لە دێھاتەکانی ناوچەی (بنکوورە) و کەسایەتی و سەرۆک ھۆزەکانی باجەاڵن ،تاڵەبانی و جموور لە تەنیشت (قەاڵی شێروانە)ەوە لە ڕووباری سیروان پەڕیونەتەوە و چوونەتە ئاوایی کەالری کۆنی ئێستا و لە ماڵی کەسایەتی ناسراوی گەرمیان و کەالری ئەو کاتە کەریم بەگی کوڕی فەتاح بەگی کوڕی حەمەپاشای جاف ( )١٩٤٩ – ١٨٨٥بەمیوانی ماونەتەوە ،پاش چەند ڕۆژێک ،مانەوەیان لە ئاوایی کەالری کۆنی ئەوکاتەدا و ڕا گۆڕینەوە و کۆکردنەوەی باربوو لە نێو کۆمەاڵنی خەڵک و خانەوادە و بەگزادەکانی جافی کەالردا ،لە شەوی ٢٢تەممووزی ھەمان ساڵەوەو بەیاوەری چەند سوارەیەکی ھۆزی گەورەی جاف و بەتایبەتی کەسایەتی خۆش مەشرەبی ناوچەی گەرمیان مستەفا بەگی کوڕی کەریم بەگی جاف ( )١٩٩٧ -١٩٢٠گەیشتوونەتە شاری کفری و بۆ یەکەم جار باوەڕ پێکراوی گشتی چاوی کەوتووە بەکەسایەتی ئەو دەمانەی شاری کفری ئەحمەد بەگی کوڕی ساڵی چوارهم
44
16
جەمیل بەگی کوڕی مەجید پاشا بابان ( )١٩٧٥ – ١٩١٨کە لەو ماوەیەدا لە گوندی قنگربان بووە .ھەر لە شاری کفریش ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داود بەگی جاف ( .)١٩٦٦ – ١٩٠٥کە لەڕێگای گەڕانەوەیدا بووە لە شاری کەرکووکەوە بۆ کەالر پەیوەندی پێوە کردوون و لەگەڵ جەماوەرێکی زۆری شاری کفریدا و بەئامادەبوونی وەکیلی قائممقامی شاری کفری لە یانەی شار داوەت و کۆبوونەوەیەکی چا خواردنەوەی گەورە بەڕێوەچووە و باوەڕ پێکراوی گشتی واتە مەعرووف جیاووک باڵەکی وتارێکی بۆ ئامادەبووان داوە ،لە ھەمان کاتیشدا لەالیەن دانیشتوانی شارەوە باربوویەکی زۆر بۆ یانەی سەرکەوتن کۆکراوەتەوە .بە ڕادەیەک ئەندامانی لیژنەی باربوو ستایشێکی زۆری ھەردوو الوی ئەو دەمانەی شاری کفری و ناوچەی گەرمیان شێخ موکەڕەمی کوڕی شێخ جەمالی تاڵەبانی و ئەحمەد بەگی بابانیان کردووە بەوەی ھاوکاریەکی باش و خزمەتێکی زۆریان کردوون .دوا بەدوای ئەوەش کە کارو باریان لە شاری کفری دا بە تەواوی بەڕێوە چووە .بۆ ڕۆژی ٢٣تەمووزی ١٩٤٣بەرەو ناوچەی داودە و ئاوایی (حەوتەغار) و شارۆچکەی تاووغ (داقوق) و پاشان بۆ ناو ساداتی کاکەیی بوونەتەوە ،بەجۆرێک ئەندامانی لیژنە لەسەر ڕێڕەو و گەشتە کەی خۆیان بەردەوام بوونە .تا ئەو کاتەی گەیشتوونەتە کەرکووک ،بەاڵم دوای ئەوەی لە ناو ھۆزی داودە و سادات و سەرۆک و بنەماڵەکانی کاکەیی باربوویەکی باشیان پێ بەخشراوە .لەوێستگەی شەمەندەرفەری شاری کەرکووک لەالیەن دانیشتوانی شارەوە پێشوازیەکی گەرمیان لـێکراوەو ،باوەڕ پێکراوی گشتی دوای مانەوەیان لە ماڵی پورزایەکی خۆی لە گەرەکی (ئیمام قاسم) ی شاری کەرکووک .بۆ ڕۆژی دواتر سەردانی وەکیلی موتەسەرفی شاری کەرکوک کە لەو سەرو بەندەدا( :جەنابی جەالل سائیب) ی قائممقامی شاری (چەمچەماڵ) بووە ،لە گەڵیشیدا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە لەباخچەی (یانەی فەرمانبەران)ی شار کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی ڕێک بخرێت .بەاڵم وەک لەناوەرۆکی نامیلکەی (یادگاری یانەی سەرکەوتن)دا .ھاتووە ،دەردەکەوێت کە(( :نا کەسێک کە -دوایی ناسرا و پێی ناوێ لێرە دەری بخەین -ھەر بۆ خزمەتی حکومەتێکی ئەجنەبی بە قسەیەکی پووچ فکری مەئموورەکانی تێکدا ،لەسەر ئەمە وا بەچاک زانرا کە بێ کۆمەڵ و دەعوەت باربوو وەربگیرێ ))....ئەمەش بۆخۆی بۆتە مایەی ئەوەی ئەو پالن و پرۆسەیەی لـێ تێک داون و بۆیە دواتر وایان بەچاک زانیووە کە بەبێ کۆبوونەوەی جەماوەریی و (داوەتنامە) باربوو لە کۆمەاڵنی خەڵک کۆ بکرێتـەوە .لە ھەمانکاتیشدا باوەڕپێکراوی گشتی(( :ئەم کارەی بۆ پاش گەڕانەوەی لە سلێمانی و ھەولێر بەجێ)) ھێشتووە. ساڵی چوارهم
16
45
دوای چوار ڕۆژی تەواوو مانەوەیان لە شاری کەرکوک ڕوویان کردۆتە شاری سلێمانی و ڕۆژی ھەینی (٢٩ی تەمووزی )١٩٤٣گەیشتونەتە شارو سەرەتا باوەڕ پێکراوی گشتی یانە سەردانی موتەسەریفی ئەو کاتەی شاری سلێمانی شێخ مستەفا مەحموود قەرەداخی ( )١٩٧٢ -١٨٩٢کردووە و بۆمەبەستی باربوو کۆکردنەوە لە دانیشتوانی شار موتەسەریف واتە (پارێزگار) وای بەچاک زانیووە کە بەخۆی لە باخچەیەکی شاردا خەڵک داوەت بکات .وەک ئەوەی لە (١ی ئابی )١٩٤٣دا ،ئەوەی ھێناوەتەدی و کۆبوونەوەکە لە باخچەی :ڕەمزی قەزاز بەڕێوە چووەو ژمارەیەکی زۆر لە کار بەدەستان و کۆمەاڵنی خەڵک تیایدا بەشدار بوون .ھەرلەو کۆبوونەوە جەماوەریەدا ،ھەریەک لە ڕەمزی موحێدین قەزاز ( )١٩٧٣ - ١٩١٧ی ڕووناکبیر و موتەسەریفی ئەوکاتەی شاری سلێمانی واتە شێخ مستەفای مەحموود قەرەداخی وتاریان خوێندۆتەوە ،سەرەرای ئەوانیش شاعیری ناسراوی کورد حاجی تۆفیق بەگی پیرەمێرد ( )١٩٥٠ - ١٨٦٧بەو وتارەی کە لەو دانیشتنەدا بۆ جەماوەر و کۆمەاڵنی خەڵکی داوە ،زیاتر بۆتە ھۆی ئەوەی کە خەڵکی شاری سلێمانی و دانیشتوانی شار بە پیری ئەو پرۆژەو دەسگرۆیی یەوە بچن و ھەریەکەو بەپێی توانای خۆی ،ھاوکاریان کردوون و نزیکەی یەک ھەفتەی تەواو لە سلێمانیدا ماونەتەوە ،پاشان لە (٦ی ئابی )١٩٤٣ەوە .مەعرووف جیاووک و ھاوەڵەکانی و لەگەڵ پیرەمێردی شاعیردا ڕوویان کردۆتە شاری ھەڵەبجە و لەوێش بوون بەمیوانی حەسەن بەگی عەلی بەگی جاف .لە ھەڵەبجەش وەک ھەمان شوێنانی تر کۆبوو نەوەیەکی جەماوەریی ڕێکخراووە و یارمەتی دانیشتوانی ھەڵەبجە بۆ یانەی سەرکەوتنی کوردان ھەر یەکەو بە پێی توانای خۆی کۆکراوەتەوە .بۆ ڕۆژی ئایندەش واتە ٧ئابی ھەمان ساڵ ،دووبارە گەڕاونەتەوە بۆ سلێمانی و بۆ جارێکی دی باوەڕ پێکراوی گشتی لە (١١ی ئابی )١٩٤٣دا لەوێوە دووبارە ھاتۆتەوە کەرکووک و پاشان بەرەو شاری ھەولێر بۆتەوە .بەڕای ئێمە ئەم چوونەی مەعرووف جیاووک و ھاوەڵەکانی زۆر لە شوێنانی تر جیاواز تر بوە بە حوکمی ئەوەی ،خۆی خەڵکی ئەوە تەوەرە بوەو لە ھەمانکاتدا پەیوەندیەکی کۆمەاڵیەتی گەورەی لەگەڵ کەسایەتی و دەوڵەمەند و سەرۆک ھۆزەکانی ئەو دەوروبەرەدا ھەبووە .ھەر بۆیەش ئەو بڕە یارمەتی و بار بووەی کە لەم ناوچەیەدا کۆی کردوونەتەوە زۆر جیاواز بووە لە شوێنەکانی پێشوو ترو ئەوانەی پاش ھەولێر و دەوروبەری سەردانی کردوون و تیایاندا ماوەتەوە .بۆ نموونە کەسایەتیەکانی وەک :عیزەدین ئەفەندی مەال ئەفەندی بڕی ( )١٥٠دینار و خدر بەگی ئەحمەد پاشا بڕی ( )١٢٠دینار و عەلی مەحموودی کاکە خان ( )٧٠دینار و عەزیزی ئەحمەد پاشا و ساڵی چوارهم
46
16
عەتاڵاڵ ئاغای حاجی ڕەشید ئاغا ھەریەکە و بڕی ( )١٠٠دینار یان لەو ڕۆژگارەدا کردۆتە باربوو یارمەتی بۆ یانەی سەرکەوتنی کوردان .جگە لەشاری ھەولێر لەو تەوەرەشدا سەردانی ناوچەی (دزەیی) و گوندی (عەوێنە) یان کردووەو لەالیەن سەرداران و کەسایەتیە ناسراوەکانی دزەیی ،بەتایبەتی (محەمەد ڕوشدی دزەیی) کە دواتر ئەمیش بووە نووسەر لە یانەی سەرکەوتنی کوردان لە شاری بەغدا و دانیشتوانەکەیەوە ھاوکاری و دەسگرۆییەکی شایستە کراوون .بۆ ڕۆژی شەممە واتە لە ( ٢٨ی ئابی ،)١٩٤٣باوەڕ پێکراوی گشتی و ھاوەڵەکانی چوونەتە شاری کۆیە و سەرەتا لە دەرەوەی شار ،لەالیەن کۆمەڵێک کەسایەتی دیاری شاری کۆیەوە پێشوازیان لـێکراوە و بەیاوەری لەگەڵ (مەال حەوێز ئاغا)ی شاری کۆیەی ئەوکاتەدا مەعرووف جیاووک چوونەتە الی قائمقامی شار و بۆ ئێوارەی ھەمان رۆژ لە یانەی شاری کۆیە ،داوەتێکی چا خواردنەوە ڕێکخراووە و لە و مەراسیم و کۆبوونەوەیەشدا عوسمان حەبیب عەونی شاعیر ( )١٩٩٢ - ١٩١٤ی ناسراوی شاری کۆیە .شیعرێکی خوێندۆتەوە و ھەر لەو ڕێ و ڕەسمەشدا ،باوەڕ پێکراوی یانەی سەرکەوتن ،وتارێکی بۆ ئامادە بوان ،خوێندۆتەوەو مەسەلەی ھاتن و مەبەستیانی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردونەتەوە .لەم شارەشدا ھەریەکە و بەپێی توانا دەسگرۆیی و یارمەتی خۆیانیان بە یانەی سەرکەوتن بەخشیووە .لە دوا وێستگەی گەشت و سەردانەکەشیاندا و بۆ ڕۆژی ٢٩مانگی ئاب .بە ڕێگای شارۆچکەی (تەق تەق) دا دووبارە بە بەلەم و لەڕێگای ئاوی (زێی بچووک)ەوە بەرەو ناحیەی شوان بوونەتەوە. واتە دوای کۆکردنەوەی بڕێکی تاڕادەیەک بەرچاوی یارمەتی و دەسگرۆیی لەخەڵکی شارۆچکەی (تەق تەق) و دەورو بەری دووبارە گەڕاو نەتەوە شاری کەرکووک .بەاڵم لێرە بەدواوە لە بەرباری تەندروستی و ماندوبوونی ئەو ماوەیەی مەعرووف جیاووک کە نەیتوانیوە زۆر لە شاری کەرکوک بمێنێتەوە .بۆیە عەبدولڕەحمان نورجان ئەفەندی نووسەر و یاوەری لەوێ بەجێ ھێشتووە ،بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی و تەواو کردنی گەشتەکەیان و خۆشی لەوێوە گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا.لەپاش ئەم ھەموو ھەوڵەی یانەی سەرکەوتنی کوردان .وەک دەبینی دەستەی بەڕێوەبەری یانە تەنھا بەوەوە نەوەستاون ،بەڵکو پێشتر سەبارەت بە مەسەلەی دەسگرۆیی و ناساندنی یانە و ئامانجەکانی (بەیاننامە) یەکیان بەناوچە کوردنشینەکانی باشووری کوردستاندا باڵوکردۆتەوە .وەک لە بەشێکیدا و بەڕاشکاوییەوە نووسیویانە(( :ئەی میللەت پەروەر :لە بیرت نەچێ کە ئەمڕۆ ڕۆژی خزمەتە ڕۆژی ھەوڵدان و تێکۆشینە ،میللەتی تەمەڵ و نوستوو ،لە ژێر پێ ئەمێنێ)) .ھاوکات لەبەشێکی تریشدا دووبارە جەخت دەکاتەوە و دەنووسێت(( :ئەی ساڵی چوارهم
16
47
برای غەییور :بەم فکرە ئەم کۆمەڵە دامەزرا ،ئەم یانەیە کرایەوە ،ئەی جوان مەرد: ئەم یانەیە بۆ بەرز بونتە ،ماڵی خۆتە ،تەماشایەکی بکە لێی المەدە)) و بەم بڕگەیەی خوارەوەش کۆتاییان بە بەیاننامەکەیان ھێناوە و نووسیویانە :ئیتر ئەی حەمیەتکار، گورد شیعار ،فیداکار ،ئەی غیرەت دار لەکـێ دەرچوو خۆت پیشاندە ،میللەت ،وەتەن، محتاجی تۆیە (کۆمەڵەی یانەی سەرکەتن). تەوەری چوارەم دانووستانەکانی نێوان مەال مستەفا بارزانی لەگەڵ فەرمانڕەوایانی (عێراق – بەریتانیا) دا و ئامادەبوونی لە ڕێ و ڕەسمێکی یانەی سەرکەوتنی کورداندا :١٩٤٤ ھەر وەک پێشتریش ئاماژەی بۆ کرا ،یانەی سەرکەوتنی کوردان لەکاتی دامەزراندنیەوە بووە بە جێگای کۆبوونەوەو لێکدی نزیک بوونەوەی بەشێکی زۆر لە کەسایەتی و رووناکبیران و ئەوانەی کە بە بەردەوامی و ناو بەناو سەردانی بارەگاکەیان کردوەو وەک ناوەندێکی ڕووناکبیریی (کوردی) ئەو دەمانە مامەڵەیان لەگەڵدا کردووەو لە کارو چاالکی و ئەو بۆنەو یادەوەریانەشیدا کە یانەی سەرکەوتنی کوردان گێڕاوێتی تیایدا ئامادەبوون .ھاوکات دوای ئەو گەشتە دوور و درێژەی کە باوڕەپێکراوی یانە و ھاوەڵەکانی لەمانگەکانی (تەممووز وئابی )١٩٤٣دا و بەشار و ناوچە کوردنشینەکانی باشووری کوردستاندا ئەنجامیان داوە ،توانیویانە بڕێکی زۆرباش یارمەتی بۆ بارەگای سەرەکی یانە و کارو چاالکی یەکانی کۆبکەنەوەو ھاوکات ئەمەش بۆتە مایەی ئەوەی کە بتوانن لە١١(( :ی تشرینی دووەمی ))١٩٤٣ەوە بە یەکجاری بگوازنەوە بارەگای نوێیان لە گەڕەکی (العیواچیە)ی شاری بەغدا و ھەروەھا یەکەم چاالکیشیان ئەوەیان بووە کە لە( ٢٩ی کانوونی دووەمی )١٩٤٤دا .ئاھەنگێکی یەکتر ناسینیان ڕێک خستووەو، لە ڕێ و ڕەسمێکی کوردەوارییانەی بێ وێنەدا باوەڕپێکراوی گشتی یانە وتارێکی بەو بۆنەیەوە خوێندۆتەوە و جەماوەرێکی زۆر تیایدا بەشدرایان کردووە .بەاڵم ھەر دوای مانگێک لەڕێوڕەسمی پێشوو .بەتایبەتی لە ( ٢٦ی شوباتی )١٩٤٤ھەمانساڵدا ،کاتێک دانووستانەکانی نێوان بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە سەردەمی پاشایەتیدا و لەکاتی بەرپابوونی ڕاپەڕینی بارزانی ( )١٩٤٥ - ١٩٤٣دا بەڕێبەرایەتی مەال مستەفای بارزانی ( )١٩٧٩ -١٩٠٣لەگەڵ حکومەتی عێراقی نوری سەعید ( ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٤ – ١٩٤٣ی حوزەیرانی )١٩٤٤و فەرمانڕەوایانی بەریتانیادا لە عێراق دەست پێ ساڵی چوارهم
48
16
دەکات ،مەال مستەفای بارزانی وەک نیەت پاکیەکی خۆی بەرانبەر بەحکومەتی عێراقی پاشایەتی و بەریتانیا و ئازاد کردنی بارزانیە دوورخراوەکان لە شاری (حیللە) بەتایبەتی شێخ ئەحمەدی بارزانی ( )١٩٦٩ - ١٨٩٢و بەڵێن دانی بۆ چارە سەرکردنی مەسەلەی ڕەوای کورد و دواکاریەکانی لە باشووری کوردستاندا و لەسەروبەندی جەنگی دووەمی جیھانی ( )١٩٤٥ – ١٩٣٩دا ،بەیاوەری ماجید مستەفا ( )١٩٧٤ -١٨٩٦ی وەزیری دەوڵەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی مەسەلەی کورد لە ڕۆژی دووشەمە ( ٢١ی شوباتی )١٩٤٤دا لەڕێگای شاری مووسڵەوە کە بۆ ماوەی شەوێک ،وەک میوانی حکومەتی عێراق لە(ئوتێل دیجلە)ی ئەو شارەدا دەمێنێتەوە و چاوی بە ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی ھیوای شاری مووسڵ دەکەوێت و بەزۆری لەو دیدارەدا باس لەو قەیرانە دەکرێت کە لەو ماوەیەدا حیزبی ھیوا گیرۆدەی دەبێ سەرەڕای بارودۆخی گشی کورد و ھەروەھا چاوپێکەوتن ودیداری لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنوسێکدا لەوانە :سەرنووسەری ڕۆژنامەی (نێیر الحق) ی مووسڵی کە دواتر ھەواڵەکەی لە ژمارە ( )٢٢٣ی (٢٣ی شوباتی )١٩٤٤ دا باڵوکردۆتەوە . دوا بەدوای مانەوەی لە شاری مووسڵ و بۆ ڕۆژی دواتر لەگەڵ ( )٢٠بیست کەسایەتی لە ناودارانی کورد و ھاوەڵ و پێشمەرگەکانی بەچەکەوە دەچێتە شاری بەغداوەو لە ( ٢٢ی شوباتی )١٩٤٤دا لە ئوتێلی (شگ العرب) دادەبەزێت .دوا بەدوای گەیشتنی بەشاری بەغدا ،سەرەتا چاوی بە گەورە بەرپرسانی حکومەتی عێراق و فەرمانڕەوایانی بەریتانیا دەکەوێت ،ھەر لە عەبدولئیالی وەسی ( )١٩٥٨ -١٩١٣و نوری سەعید ( )١٩٥٨ -١٨٨٨ی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ،سەرەڕای کیناھان کۆر نوالیس ( )١٩٥٩ -١٨٨٣ k.cornwallisی باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق و ھەروەھا ژمارەیەک لە وەزیرەکانی ئەوکاتەی حکومەتی عێراق ،بەجۆرێک لەماوەی مانەوەیدا لەشاری بەغدا زۆرێک لە ئەندامانی پارتی ھیوا و کەسایەتیە کوردەکانی ئەوکاتەی بینیووەو وەک دەشوترێت ،کە گوایە لە گەڕەکی (العیواچیە)ی شاری بەغداد سەردانی ماڵی کەسایەتی ناسراو و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی سەردەمی پاشایەتی شێخ وەھابی کوڕی شێخ حەمیدی تاڵەبانی ( )١٩٧٢ -١٨٨٧کردووە . لەماوەی مانەوەشیدا لەشاری بەغدا بە تایبەتی لە (٢٦ی شوباتی )١٩٤٤دا .ڕێبەری ناسراوی کورد مەال مستەفای بارزانی بارەگای (یانەی سەرکەوتنی کوردان) ی بەسەر کردۆتەوەو ھەر لەوێش چاوی بە ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و سەرەک ھۆز و خەڵکێکی زۆری ئەوکاتەی شاری بەغدا کەوتووە ،کە لەومەراسیمەدا بەشدرایان کردووەو زیاتر بۆ ساڵی چوارهم
16
49
پێشوازیکردن لە مەال مستەفای بارزانی ئامادەبوون ،ھەر لەم بۆنەیەشدا باوەڕپێکراوی گشتی یانەی سەرکەوتن مەعرووف جیاووک باڵەکی وتارێکی تری مێژوویی خوێندۆتەوەو تیایدا بە زۆری باسی لە مێژووی کورد و ڕەسەنایەتی گەلی کورد ،ھەر لە بەرە بەیانی مێژووەوە تاسەردەمی نوێی ڕوونکردۆتەوە و ،ھەر لەو بۆنەیەشدا مەال مستەفای بارزانی کۆمەڵێک وێنەی مێژوویی و دانسقەی لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبردنی یانەی سەرکەوتنی کوردان و ژمارەیەک لە ئامادەبواندا گرتووەو ،تەنانەت دوو لەو وێنە مێژوویانەی مەال مستەفای بارزانی لە نامیلکەی (یادگاری یانەی سەرکەوتن)ی کورداندا کە ھەر لەھەمان ساڵدا چاپ و باڵوکراوەتەوە .لە الپەڕەکانی ( )٨٠و ( )٨١یدا باڵوکراونەتەوە ،بۆ نموونە لەژێر وێنەی یەکەمیاندا نووسراوە(( :وێنەی ھەندێ گەورەی ئینگلیز و مەال مستەفای بارزانی و ڕووئەسای ئەشراف و پیاوی مەزنی کورد)) و ھاوکات لە ژێر دووەم وێنەشیاندا نووسراوە(( :وێنەی مەال مستەفا و مەعرووف جیاووک و میرزا فرج و محەمەد بابان و ھەندێ ئاغا و مرۆڤی مەزنی کورد)) .دوا بە دوای ئەمانەو پاش یەک ھەفتەی تەواوی مانەوەی مەال مستەفای بارزانی لە شاری بەغدا و گفتووگۆ کردنی لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق و بەریتانیادا دووبارە گەڕاوەتەوە کوردستان و چۆتەوە بارەگای تایبەتی خۆی لەناوچەی بارزان .ھەرچەندە ئەوسەردانی کردنەی مەال مستەفای بارزانی بۆبارەگای یانەی سەرکەوتنی کوردان لە الیەن فەرمانڕەوایانی عێراقەوە و تەنانەت لەالیەن ڕۆژنامەمەکانی ئەوکاتەی شاری بەغداشەوە کەوتۆتە بەر ڕەخنەو زۆریان پێ ناخۆش بووە . یەکێکی کەش لەو ڕێو ڕەسمانەی ،کە ھەریانەی سەرکەوتن لە ( ٢٤ی مارتی )١٩٤٤دا گێڕاویەتی ئەویش بۆ خۆی بریتی بووە لە یادێکی ئایینی و مەولودنامەیەکی پێغەمبەری گەورەی ئیسالم (د.خ) ،کە تیایدا چەند کەسایەتی و پیاوێکی ئایینی گەورەوی ئەودەمانەی کورد بەشداریان تیا کردووە وەک ئەوەی ھەر لەم بۆنەیەشدا ھەر یەک لە :مەال محەمەد ئەفەندی قزڵجی ( )١٩٥٩ -١٨٩٥ئیمام و خەتیبی مزگەوتی (حسێن پاشا) وتارێکی ئایینی -کۆمەاڵیەتی ،کە زۆر دەوڵەمەند بووە بەالیەنی ڕۆشنگەریی بۆ ئەو ڕۆژگارەی کورد و ھەروەھا لە چوارچێوەی وتارەکەشیدا باسی لەوەش کردووە، بەوەی کە( :مەراسیمی مەلوودی پێغەمبەر (د .خ) موسڵمانان و واڵتانی تری ئیسالمی ئەم نەریتەیان لە گەلی کوردەوە وەرگرتووە ،بەتایبەتی ناوی شاری ھەولێر لێرەدا زۆر بەرزە و پیاوانی ئایینی لە زۆر الوە ڕویان تێکردووەو بە زەمزەمەی زۆر گەورەوە عەجیب حەفلەی مەولوودی تێدا کراوە) و لەالیەکی تریشەوەو بەھەمانشێوە مەال عەبدوڵاڵی ساڵی چوارهم
50
16
قزڵجی وتاریکی ئایینی خوێندۆتەوەو بەزۆری تیایدا باسی لە سەربوردەو ژیاننامەی پێغەمبەر (د .خ) کردووە بەنموونەش ئەم ئایەتە پیرۆزەی ھێناوەتەوە (وانک لعلی خلق العڤیم) .بەجۆرێک ھەر لە کۆتایی ئەو ڕێو ڕەسمەشدا شاعیری ناسراوی یانەی سەر کەوتن میرزا محەمەد حوسێنی زەنگەنە بە پارچە شیعرێک و الوی فەیلی لوڕ قەھرەمانی حاجی حەسەنی بەدەنگێکی بەرز وتارێک دەخوێنێتەوە و لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەشدا عەبدولسەالم حیلمی ( )١٩٦٩ -١٩١٣شاعیرو ڕۆژنامەنووس بە شیعرێک بەشداری ڕێو ڕەسمەکەی کردووە. لەکاتێکیشدا کەیانەی سەرکەوتنی کوردان لە گەرمەی چاالکی و ھەنگاوی جۆر بەجۆری تری خۆیدا بووە ،ھاوکات بۆتە ناوەندێک زۆر مشت و مڕوملمالنێی سیاسی وکۆمەاڵیەتی و ئیداریشی لەگەڵ خۆیدا ھێناوەتەکایەوە بەتایبەتی لەو ماوەیەوە ،کە حیزبێکی سیاسی وەک ھیوا ( )١٩٤٥ -١٩٣٧لە باشووری کوردستاندا لەئاسۆی گەشەکردن و ھەنگاونانی بەردەوامی خۆیدابووە ،بەتایبەتی لە شارێکی وەک بەغدادا کە بەتەواوی لەنێوەندی دەستەی ڕووناکبیری کورد و خوێندکارانی زانکۆو تەنانەت لەڕیزەکانی ئەفسەرانی کوردی سوپای عێراقی پاشایەتیدا بەتەواوی جێگای خۆی کردبووەوەو ،ھەروەھا ناوەند و بارەگایەکی وەک (یانەی سەرکەوتنی کوردان) یش شوێنێکی تاڕادەیەک زۆر لەبارو گونجاو بووە بۆئەوەی ئەمیش بتوانێت بەئاسانی گەرای خۆی تیادابنێ و جێگای شیاوی خۆی تەنانەت لەڕیزەکانی دەستەی بەڕێوەبردنیشدا بکاتەوە ،ھەرچەندە ھەر لەگەڵ دامەزراندنیدا وای ڕاگەیاندبوو ،کە ئەو ھیچ پەیوەندی بەکاری سیاسییەوە نابێت، بەاڵم کەسێکی وەک مستەفا نەریمان ( )١٩٩٤ /٥ /٢٧ – ١٩٢٥زۆر بەڕوونی لە بیرەوەریەکانی ژیانی خۆیدا جەخت لەسەر ئەم الیەنە دەکاتەوە و نووسویەتی :یانەی سەرکەوتنی کوردان ماوەیەک قوتابیانی کوردی لەدەور ئااڵبوو ،وابزانم لە ساڵی ()١٩٤٤ دا بوو ،ھەڵبژاردنێک کرا دوو لیست بەر بەرەکانیان تیادا ئەکرد .لیستی مەعرووف جیاووک باڵەکی ،عەبدولڕەحمان نورجان ،بەشیر موشیر ( ،)١٩٦٣ - ١٨٩٣میرزا فەرەج شەریف ( )١٩٥٣ -١٨٨١و یەکێک لە بابانەکان .لیستی عەلی کەمال عەبدولڕەحمان بەگ ( )١٩٩٨ – ١٩٠٠یش بریتی بوون لە محەمەد برزۆی شاعیر ،موکەڕەم جەمال تاڵەبانی، فائق ھوشیار ( ،)٢٠٠٢ – ١٩٢١عەبدولقادر قەزاز ( ،)١٩٩٢ -١٩١٢عەالئەدین سەجادی ( .)١٩٨٤ – ١٩٠٧بەاڵم دواتر ئەم کێشە و ناکۆکیەش بەتێکەوتنی محەمەد ئەمین زەکی بەگی وەزیرو مێژوو نووسی کورد چارەسەردەکرێت و لە ھەردوو لیستەکە دەستەی بەڕێوەبردن پێک دەھێنرێت و ھاوکات مەعرووف جیاووک باڵەکیش ،وەک باوەڕپێکراوی ساڵی چوارهم
16
51
گشتی یانەی سەرکەوتنی کوردان دەمێنێتەوە . ھاوکات کەسایەتیەکی وەک مامۆستا مەسعود محەمەد ( )٢٠٠٢ - ١٩١٩یش دوای ئەوەی سەرچلەی باوکی واتە مەالی گەورەی کۆیە ( )١٩٤٣ – ١٨٧٦لەالیەن دەستەی بەڕێوەبردنی یانەی سەرکەوتنی کوردان و بەتایبەتی مەعرووف جیاووکەوە بەڕێوە دەبرێت .ئەویش دەبێتە ئەندامی ئیداری یانە واتە لەم ماوەیەداو لەسەردەمی ئەم دووبەرکایەتی و ملمالنێیەی نێو کاروباری یانەی سەرکەوتندا مامۆستا مەسعودمحەمەد ئەندامێکی فەرمی ئیدارەی (یانەی سەرکەوتن) بووە و زۆر ڕاستگۆیانەش لەبارەی ئەم ملمالنێ و ناکۆکیەی نێوان ئەندامە گەنجەکانی سەر بەحیزبی ھیوا و باڵی باوەڕپێکراوی یانە واتە مەعرووف جیاووکەوە لە یاداشتەکانی خۆیدا نووسیویەتی :ساڵی ١٩٤٥گەنجان کە بەشێکی چاالکیان ئەندامی حیزبی ھیوا بوون و تەجربەی چاالکیی نھێنیان دیتبوو، ھەبوونی یانەیان بە ھەلزانی بۆ ئەوەی لەو ڕێگایەوە خزمەتێکی ئامانجەکانیان بکەن، ئەم حیسابەیان ئەگەر چوو بایەتە سەرو دەستیان بەسەر کاروباری یانەی سەرکەتنی کورداندا بگرتبایە دەربوونەی خێرو چاکەیەکی بۆ دەکردنەوە .دیاردەیەکی لەم بابەتەش لەو کاتەدا بووە ،کە ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی خوێندکارانی کورد لە شارێکی وەک بەغدای ئەوکاتەدا لەزیاد بوون و گەشەکردنێکی بەردەوامدا بووە و ھەروەھا کەسێکی وەک مەعرووف جیاووکیش تا ئەم کاتە وابیری نەکردۆتەوە ،کە زیاد بوونی توێژێکی ئەتۆ چ لە بەغدا و چ لەنێو یانەی سەرکەوتنی کورداندا ئەبێتە قۆرت و مایەی سەرئێشەیەکی گەورە لە داھاتوو و لەمێژووی یانەی سەرکەوتندا وەک ئەوەی لە ڕۆژی ھەڵبژاردنیشدا مەعرووف جیاووک باڵەکی چەند ناوێکی پێشنیار کردووە بۆ ئەندامەتی(( :کەچی بەرەی حیزبی ھیوا لیستی سەربەخۆی خۆیان ھەبوو .بەاڵم کاتێک دەنگ دراو دەستکرا بە ژماردنی پشکی ھەرکەسەی لەوانەی دەنگیان پێ درا بوو دەرکەوت نامزەدەکانی جیاووک لە وانەی کۆن بوون لە ئەندامەتی تاکێکیان دەرناچێت .سەغڵەتی بەجیاووکەوە دیاربوو تا بەرەو کۆتایی ئەژمارکردنی دەنگەکان ئیتر خۆی پێ نەگیراو دەری بڕی کە لەبەر بێتاقەتی چی دیکە ناتوانێت لەوڕۆژەدا سەرپەرشتی کارەکە بکات و دەبێ پاشماوەی دەنگەکان سبەینێ لەکاتی ئێوارەدا بژمێردرێن و لێک بکرێنەوە)) ئەوەبوو مەعرووف جیاووک باڵەکی پێشنیارەکەی خۆی بەجێ دەھێنێت و ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە دوا دەخات ھەرچەندە ناڕەزایی و ڕەخنەیەکی زۆری ڕوو بەڕوو دەکرێتەوەو کەچی لەگەڵ ئەوەشدا ھێندەی نامێنێت بۆ ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکە بۆ ئەمەش ھەر مەسعود محەمەد زۆر بەڕاشکاوییەوە دەنووسێت(( :بەاڵم چ دەکەی لەگەڵ قیلە شەرعان کە دەبێ ساڵی چوارهم
52
16
ھەموو دەنگەکان بخوێندرێتەوەو بەسەرپەرشتی ئەمین عامیش بێت)) .کە مەبەستی لە مەعرووف جیاووک باڵەکیە ،ھەر وەک خۆڵ کردنەچاویش بۆ سبەینێ جیاووک لە ڕێگای ڕۆژنامەکانی ئەو سەردەمەوە بەیاننامەیەک باڵودەکاتەوەو تەواوی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکە ھەڵدەوەشێنێتەوەو الی خۆشیانەوە دەستەو ئەندامانی (حیزبی ھیوا) سەرەڕای دژایەتی کردنی بڕیارەکەو دەسەاڵتی تاک ڕەوانە و تاک الیەنانە مەعرووف جیاووک لە نێوەندی یانەی سەرکەوتنی کورداندا .بڕیاری حیزبی ھیواش شتێکی دیکە دەبێت بەوەی ئەوانیش: نەشرەیەکی نھێنی بەشەو لە شاری بەغدا باڵو دەکەنەوە ،کە بەزۆری ھێرش دەبێت بۆ سەر مەعرووف جیاووک و حکومەتیش ،جا ھەڵوێستێکی لەم تەرحەش دواتر دەبێتە مایەی ئەوەی کە چەند کەسێک لەخوێند کاران و لەوانەی پەیوەندیان بەکێشەی یانەی سەرکەوتنەوە ھەبوو لەالیەن دەسەاڵتەوە دەستگیردەکرێن لەوانە(( :شێخ عەالئەدین سوجادی ،عەبدولقادر قەزاز ،کاکە حەمەی خانەقا ( ،)١٩٦٣ – ١٩١٨جەوھەر عەزیز دزەیی ،کانەبی عەزیز دزەیی ،موکەڕەم تاڵەبانی ،جەلیل یوسف و ھی دیکەش.))... ئەمانەش بەڕادەیەک مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرا و خرابوونە ژێرچاودێرییەوە ،تەنانەت ئەوانەشیان کە خوێندکاری زانکۆو پەیمانگاکانی ئەو دەمانەی شاری بەغدا بوون لە الیەن دەزگای پۆلیسەوە دەبران بۆ تاقیکردنەوەو دوای تاقیکردنەوەش دەبرانەوە بۆ بەندینخانە .ھەڵوێستێکی لەم جۆرەش کەزیاتر لەژێر سەری کەسایەتیەکی وەک مەعرووف جیاووک باڵەکی خۆیدا بوو دواتریش بووە جێی ناڕەزایی کۆمەاڵنی خەڵک و ھەروەھا جێی ناڕەزایی و ھێرشکردنێکی توندی ڕۆژنامەیەکی نھێنی وەک (ئازادی) کە لەودەمانەدا زمانحاڵی حیزبی شیوعی عێراق بوو جگە لەوەش بەڕادەیەکی زۆر ڕقیان لە کەسانێکی وەک :مەعرووف جیاووک باڵەکی و عەلی کەمال عەبدولڕەحمان و ماجید مستەفا دەبووەوە . تەوەری پێنجەم گەشەکردنی ڕۆژنامەوانی و ڕووناکبیری کوردی لە سایەی یانەی سەرکەوتنی کورداندا ١٩٦٤ - ١٩٥٧ وەک ھەموو ئەو پرۆژە ڕووناکبیری و زانستیانەی کە یانەی سەرکەوتنی کوردان لە شاری بەغدا ھەر لەسەرەتای دامەزراندیەوە لەبەرنامەیدا بووە جێ بەجێیان بکات .تا ئێستاو پاش نەمان و ھەڵوەشانەوەی یانەی سەرکەوتن لە نیوەی یەکەمی شەستەکانی سەدەی بیستەمی ڕابووردودا بایەخ و تایبەتمەندی خۆی لەدەست نەداوەو وەکتر دەکرێت ساڵی چوارهم
16
53
وەک الیەنێکی دەوڵەمەند و زیندوو لێکۆڵینەوەی وردو و بە دواداچوونی بەرچاویان لەسەر بکرێت .ھەرچەندە ئەوەش بۆ خۆی وەک درێژە پێدەرێکی بەردەوامی گۆڤاری بە ناوبانگی گەالوێژ ( )١٩٤٩ – ١٩٣٩بووەو تا ڕادەیەکی زۆر درەنگ لەماوەی چاالکی و تەمەنی (یانەی سەرکەوتنی کوردان) دا ھاتۆتە کایەوە .وەک ئەوەی بەساڵێک پێش بەرپابوونی شۆڕشی (١٤ی تەمموزی )١٩٥٨و ھەر لەھەمان ساڵی پێشترو لە مانگی تەموزی ساڵی ( )١٩٥٧بەدواوە .توانیوویەتی لە بواری ڕۆژنامەوانی و کاری ڕۆژنامەگەریی کوردیی دا ،یەکەمین ژمارەی (گۆڤاری ھیوا) باڵوبکاتەوەو بۆ ماوەی ((شەش ساڵ)) ی تەواو بە بەردەوامی و بە سەریەکەوە نزیکەی ( )٣٨سی و ھەشت ژمارەی لـێ باڵوبکەنەوە ،کە بۆ خۆی وەک ناوەرۆک و وەک ئەوەی لەسەر بەرگی ژمارەی یەکەمیدا نووسراوە بەزۆری گۆڤارێکی(( :ئەدەبی و زانستی ،مانگانەیە)) و بەڕوونی وای دەستنیشانکردووە ،کە خاوەنی ئیمتیازی یانەی سەرکەوتنی کوردانە و ھەروەھا بەڕێوەبەری بەرپرسی تا ژمارە ( )٨ی حافز مستەفا قازی ( )٢٠١٠ -١٩٢٩الوی چاالکی ئەو دەمانەی بواری ڕووناکبیریی کوردی و پاشان ھەریەک لە دکتۆر ھاشم دۆغرمەچی و دکتۆرموکەڕەمی کوڕی شێخ جەمال تاڵەبانی بوون .ھەروەھا بارەگاکەشی لەو دەمانەدا لە (شەقامی زەھاوی) بووەو ھەرلەسەرەتای دەرچوونی یەکەمین ژمارەیەوە لە چاپخانەی تەمەدون (تمدن) لە شاری بەغداد چاپکراوە و بەزۆری ئابوونەی سااڵنەی یەک دیناری تەواو و بۆ خوێنکاران و قوتابیانیش بە ( )٧٥٠فلس بووە ،کەچی بەدانە تەنھا بە ( )١٠٠فلسی ئەوکاتە فرۆشراوە ،بەجۆرێک یانەی سەرکەوتنی کوردان لەپاش وەرگرتنی مافی دەرکردن و باڵوکردنەوەی گۆڤاری ھیواوە بۆتە مایەی ئەوەی لێرە بەدواوە ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و ڕووناکبیران و قوتابیانی کوردی ئەودەمانە بەگەرم و گوڕییەکی زیاترەوە ڕووی تێ بکەن و بەرھەم و نووسینی خۆیان بگەیەننە گۆڤاری ھیوا بە مەبەستی باڵو کردنەوە وەک ئەوەی لە :ساڵی ( )١٩٥٨ -١٩٥٧ەوە یانەی سەرکەوتنی کوردانیان کردۆتە مەڵبەندی الوان و ڕۆشنبیرانی کورد لە شاری بەغداو گۆڤاری ھیواشیان گەیاندە ڕادەی گۆڤارە بەرزەکانی ئەوکاتەو زۆربەی ئەو باسانەشی ،کە تیایدا ئەنووسران و باڵو دەکرانەوە بەپێی ئەو ھەلو مەرج و سەروبەندە وتاری بەرزو ئازایانەی تیا دەنووسراو باڵو دەکرایەوە .ھەروەھا جگە لە باڵوکردنەوەی گۆڤاری ھیوا یەکێکی دی لە ھەنگاوەکانی یانەی سەرکەوتنی کوردان لە چاپدانی کتێبی ناو بەناوو کردنەوەی خوێندنگەیەکی کوردی بوو بەتایبەتی لە :مانگی (مارتی )١٩٥٨دا کە لە ناو خودی یانەی سەرکەوتن خۆیداو ھەفتەی دوو جار وانەی بەزمانی ساڵی چوارهم
54
16
کوردی تیا وتراوەتەوە مانگی بە ( )٥٠٠ - ٢٥٠فلسی ئەوکاتە .سەرەڕا ڕێکخستنی مەراسیمی جەژنی نەورۆزی سااڵنەو ئاھەنگ گێڕانی یەکتر ناسین و ڕێوڕەسمی تری جۆر بەجۆر .وەک ئەوەی لە(٢٣ی ئاداری )١٩٥٩دا و لە ھۆڵی کۆلێژی پەروەردەی سەر بە زانکۆی بەغدا ،کە لەو دەمانەدا بە( :دار المعلمین العالیە) ناسرابووە ئاھەنگێکی جەژنی نەورۆز ڕێکخراوەو تیایدا سەرەڕای ئەوەی کە دکتۆر ھاشم دۆغرەمەچی وتارێکی بەو بۆنەیەوە خوێندۆتەوە ،ھاوکات ھەریەک لە ھونەرمەندانی وەک :ئەحمەد خەلیل (١٩٢٨ – ،)١٩٩٨فازیل و حەسەنی جەزیریش لە ئاھەنگەکەیاندا بەشداریان کردووە و تەنانەت لە ھەمانساڵیشدا یەکێکی دی لە چاالکیە دیارەکانی یانە سەرکەوتن ئەومەراسیم و ڕێو ڕەسمی ڕێزلێنانە بووە ،کە لە شاعیری گەورەی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان قەدری جان ( )١٩٧٢ -١٩١١نراوەو تەنانەت تیایدا ڕێبەری بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد مەال مستەفای بارزانی ( )١٩٧٩ -١٩٠٣پاش گەڕانەوەیان لە یەکێتی سۆڤێتەوە بۆ عێراق تیا بەشداری کردووە ،ھەروەھا بەشداربوون و ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک عەبدولکەریم قاسم ( )١٩٥٨ - ١٩١٤و سەرۆک و نوێنەری حیزبە سیاسیەکانی ئەوکاتەی عێراق و خوێندنەوەی چەندین وتاری جۆر بەجۆر لەو بۆنەو ڕێوڕەسمەدا .بەاڵم وەکی دی ئەوەی کە پەیوەست بێت بە گۆڤاری ھیواو بە بەردەوامی لە باڵو بوونەوەو دەرچوونیدا، دەبینیت بەزۆری لە شارە ئاوەدانەکانی ئەودەمانەی باشووری کوردستان و تەنانەت دەرەوەشیدا ،گۆڤارەکە باوەڕپێکراوی تایبەت بەخۆی ھەبووە ،بۆ ئەوەی بتوانێت لە ڕێگای ئەوانەوەو لە نێوەندی خوێنەران و دەستەی دەستەبژێری کوریی ئەوکاتەدا باڵوی بکەنەوە ،بەتایبەتی لە لەڕێگای ھەندێ فرۆشگاو کتێبخانەی شارەکانی ئەوکاتەی وەک: بەغدا ،سلێمانی ،کەرکووک ،ھەولێر ،شەقاڵوە ،کۆیە ،ڕانیە ،ھەڵەبجە ،زاخۆ ،قەاڵدزێ، ڕەواندز ،خانەقین ،کفری ،چەمچەماڵ و تەنانەت شاری مووسڵیش ،..شان بەشانی ئەوەش لە دوا الپەڕەی ژمارە ( )١یەکیدا ئەوە دەھێنێتەوە بیری خوێنەران و کۆمەاڵنی خەڵک و بەڕاشکاوییەوە بۆیان دەنووسێت(( :بە ھیوایە باوی خوێندن و خوێندەواریی بە زمانی کوردی باڵو بێتەوە ،جا کەواتە تکات لێ ئەکات ھەر ناتەواوی و کەمو کوڕیەکی تیا ئەبینیت چاوی لێ مەپۆشە ،ئاگاداری بکە چونکە کەم و کووڕی خۆتەو بەناوی کوردەوە ئەژی و دەر ئەچێ .))...ھەروەھا گۆڤاری ھیوا سەرەڕای ئەوەی ژمارەکی یەکجار زۆر لە ئەدیب و نووسەرانی کوردی ئەوڕۆژگارەی لە دەوری خۆی کۆکردۆتەوەو ناو بەناو نووسین و بابەتی خۆیانیان تیا باڵو کردۆتەوە ،کەچی ئەوانەشی کە بەزۆری لە ڕووی بەڕێوە بردن و رایی کردنی کاروباری ڕۆژانەی گۆڤارەکەوە شوێن دەستیان دیاربێت و ساڵی چوارهم
16
55
بەشداریان تێدا کردبێت و بەزۆری لە لیژنەی دەرکردنیدا بوو بێتن بەزۆری بریتی بوون لە نووسەر و ڕووناکبیر و کەسایەتیە دیارەکانی ئەوکاتەی وەک :کەریم سەعید زانستی ، کامیل ژیر ،محەمەدی مەال کەریم ،عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ ،محەمەد نووری عارف، سەعید ناکام ،نەسرین محەمەد فەخری و ھەروەھا لەماوەیەکیشدا چەند نووسەرێکی دیارو ناسراوی تری وەک :شێخ عەالئەدینی سوجادی ،فاتیحی کوڕی مەالعەبدولکەریمی مودەریس ،ناھیدەی شێخ سەالم ،عەبدولڕەزاق محەمەد بیمار و کاکە مەم بۆتانی ئەم ئەرکەیان لە ئەستۆ گرتووە .ھەروەھا سەرەڕای بایەخدانی بەالیەن و بواری وەرگێڕان وەک ناوەرۆکیش تا بڵێی گۆڤاری ھیوا گۆڤارێکی دەوڵەمەندبووەو ،ھەروەکو ئاماژەی بۆکرا :ھەڵدەگرێت لەزۆر بوار و الیەنی تری ھەمە چەشنیەوە لەسەری بنووسرێت و وەک گۆڤارێکی دەوڵەمەندی بایەخدار بنرخێنرێت .ماوەتەوە بە کورتی بڵێین :زۆربەی زۆری ژمارەکانی گۆڤاری (ھیوا) لە ( )٨٠الپەڕەی تەواو زیاتر بوون و بەسەریەکەوە تا مانگی شوباتی ساڵی ١٩٦٣و تا ئەوکاتەی حکومەتی عێراق و بە تایبەتی ھەریەک لەوەزارەتی دارایی و ناوخۆ دەکەونە دژایەتی کردنی یانەی سەرکەوتنی کوردانەوەو یارمەتی و دارایی تەرخانکراوی لێ کەم دەکەنەوە و دواتر بەیەکجاری بڕیار لەسەر داخستنی یەکجاری دەدەن بە بەردەوامی باڵویان کردۆتەوە و بەسەریەکەوە( )٣٨ژمارەی لێ باڵوکراوەتەوەو دوابەدوای ئەمەش بەزۆری سەرۆک و ئەندامان و دەستەی نووسەرانی باڵوەی لێ دەکەن و بەشێکیشیان پەیوەندی دەکەن بە شۆڕشی ڕزگاریخوازی کوردەوە. جگە لەیانەی سەرکەوتنی کوردان وەکو پێشتر ئاماژەی بۆ کرا ،گۆڤاری ھیواش کە ھەر زمانحاڵی یانەی سەرکەوتنی کوردان بووە لە ڕووی چاپکردن و باڵوکردنەوەی کتێبەوە باڵوکراوەی تایبەت بەخۆی ھەبووەو بەزۆری ھەر لە زنجیرەو باڵوکراوەکانی گۆڤاری ھیوا بوون و ناو بەناو باڵویان کردۆتەوە لەوانە :کتێبی مێژوویی( :مێژووی کوردو کوردستان) ی ئایەتوڵاڵی مەردۆخی کە محەمەد فیدا لە دووبەرگی سەربەخۆداو لە زمانی فارسییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی ،وەک ئەوەی بەرگی یەکەمیان )١٦٤(:الپەڕەبووەو کەچی بەرگی دووەمیان :تەنھا ( )٩٨الپەڕەو لە چاپخانەی (نەجاح) ی شاری بەغدا چاپکراوە .دواکتێبێکیش ،کە ئێمە بینیبێتمان و ھەر لەزنجیرەو باڵوکراوەکانی گۆڤاری ھیوا بوو بێت وەک ئەوەی بەڕوونی لەسەر بەرگەکەیدا نووسراوە(( :ژمارە سێ لە باڵو کراوەکانی ھیوا)) ،کتێبێکە بە ناونیشانی((:ئاوڕێک لە شۆڕشە مەزنەکەی عێراق))ەو کە لە نووسینی :فازیل ناوێک بووەو ھاوکات کەسێکیش بە ناوی(:ھێمن)ەوە پێشەکی بۆ نووسیوە بەناونیشانی(( :شۆڕشەکەمان و کوردستانی بەشکراو)).سەبارەت بەناوی ساڵی چوارهم
56
16
تەواوی ئەمەی دواییان و بەپێی لێکدانەوەی مستەفای سەید ئەحمەد (نەریمان) گوایە نووسەرو پارێزەری ناسراو کامیل ژیر ( )١٩٣٤بێت ،کەچی بەخۆی واتە کامیل ژیر دەڵێت: ڕاستە ئێمە ماوەیەک بەناوی (ھێمن)ەوە نووسینمان باڵوکردۆتەوە .بەاڵم بۆ ئەمەیان پێ ناچێت نووسینی من بێت و شتێکی ئەوتۆم نایەتەوە یاد .بەاڵم ھەندێکی دی دەڵێن کە گوایە :عەزیز شاڵیە .ماوەتەوە بڵێین :بەسەریەکەوە تەواوی کتێبەکە لە ( )٦٨الپەڕە پێک ھاتووە و بەھەمان شێوەی کتێبەکەی ئایەتوڵاڵی مەردۆخی مێژوو نووس ھەر لە چاپخانەی( :نەجاح)ی شاری بەغدا و لە ساڵی ( )١٩٥٨دا چاپکراوە ،لەگەڵ ئەوەشدا نووسەرەکەشی کتێبەکەی خۆی پێشکەشکردووە بۆ((:پاڵەوانی شۆڕش ..بۆ قارەمانی ڕێی ئازادی ...بۆ بلیمەتی ھەڵکەوتوو ...بۆ خۆشەویستی کورد و عەرەب ...بۆ ڕۆڵەی گەل کاک عەبدولکەریم قاسم)) وەک ئەوەی لە تەواوی دەقی پێشکەشکردنەکەدا ھاتووە. ئەنجامی کۆتایی دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بە سەرچاوە کۆکردنەوەو تاوتوێکردن ونووسینەوەی ئەم بابەتەوە سەرگەرم بووین گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە کۆمەڵێک زانیاری ورد و نوێترمان خستۆتە ڕوو بەتایبەتی سەبارەت بە کارو چاالکیەکانی یانەی سەرکەوتنی کوردان و ھەموو ئەو کەسایەتی و ئەدیب و نووسەرو ئەندامانەی کە لە دەوری ڕێکخستنەکانی ئەم یانەیە کۆبوونەتەوەو بە بەردەوامی سەردانیان کردووە .کە ھەڵ دەگرێت چەندین لێکۆڵینەوەو تێزی زانستی لە بارەوە بنووسرێت.بۆنموونە بۆمان ڕوون بوەوە: ژمارەی ئەندامان و بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندیان بەیانەی سەرکەوتنی -١ کوردانەوە کردووە ھەرلەڕۆژی دامەزراندنیەوە تاساڵی ١٩٦٠بەپێی بەڵگەنامەکانی یانە ژمارەیان گەیشتۆتە سەرووی دووھەزار ئەندام. -٢بەتەواوی لەوەگەیشتین کە یانەی سەرکەوتنی کوردان کارو چاالکیەکانی تەنھا بریتی نەبووە لەچاالکی (ڕووناکبیریی – کۆمەاڵیەتی) وەک ئەوەی لەپەیڕەوی ناوخۆییەکەیدا ھاتووە .بەڵکو بەتەواوی توانیویەتی ئەو سنوورە ببەزێنێ و کارەکانی سەربکێشێ بۆ الیەنی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ زۆر حیزب و ڕێکخراوی سیاسی کوردیدا ھەبێت وەک لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا ئاماژەمان بەچەند نموونەیەک کردووە. -٣یانەی سەرکەوتنی کوردان لەچەند قۆناغێکی تەمەنی داو تەنانەت بەھۆکاری سیاسیەوە بارەگاکەی چ لەالیەن فەرمانڕەوایانی عێراق بەدەست لەپشت دانی واڵتانی دەرەکی داخراوە بۆنموونە لە کاتی بەرپابوونی جەنگی دووەمی جیھانی و بەتایبەتی ساڵی چوارهم
16
57
بزوتنەوەی ڕەشید عالی گەیالنی ساڵی ١٩٤١دا. -٤بە بەردەوامی و بەتایبەتی لە دە دوازدە ساڵی تەمەنی بەدواوە بۆتە مەیدانی ملمالنێی سیاسی بەتایبەتی لەکاتی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی دەستەی کارگێڕی سااڵنەیدا بۆنمونە لەچلەکانی سەدەی ڕابردوودا مەیدانی ملمالنێو ھەژموونگەری ھەریەک لەالیەنگرانی پارتی ھیواو حیزبی شیوعی عێراق و لەسااڵنی دواتریشدا ئەوملمالنێیە لە نێوان ھەوادارانی حیزبی شیوعی و پارتی دیموکراتی کوردستاندا خەستتر بۆتەوە. -٥یانەی سەرکەوتنی کوردان وەک ناوەندێک سەرەڕای ئەوەی توانیویەتی گەلێک باڵوکراوەو کتێب و گۆڤارێکی دەوڵەندی وەک ھیوا ( )١٩٦٣ -١٩٥٧باڵو بکاتەوە ھاوکات ناوەندێک بووە بۆ ئەوەی زۆر کەس لەڕێگای ئەوخوالنەوە کە ناو بەناو کردویەتیەوە یەوەفێری خوێندەواری و بە تایبەتی زمانی کوردی بن. -٦وەک ناوەندێک ڕێبەری بزتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد مەالمستەفای بارزانی لە دووماوەی جیاوازدا سەردانی کردووە یەکەمیان :لە کاتی دانووستانی ساڵی ( )١٩٤٤ دا ،کە بارزانی بە ھێزی چەکدارەوە چۆتە شاری بەغداو دووەمیان :دوای گەڕانەوەی لە یەکێتی سۆڤێت و لەئەنجامی بەرپابوونی شۆڕشی (١٤ی تەمووزی )١٩٥٨و لە ڕێوڕەسمی ئەوڕێزلێنانەدا ئامادەبووە کە لەشاعیرو ڕووناکبیری کورد قەدری جان نراوە. سەرەڕای ئامادەبوونی نوێنەری عەبدولکەریم قاسم و زۆرێک لەحیزبە سیاسیەکانی ئەودەمانەی کودو عێراق.ئەمانەو دەیان لێکدانەوەی گرنگی دی وەک لە ناوەرۆکی توێژینەوەکەماندا ئاماژەمان بۆ کردوون .
ساڵی چوارهم
58
16
ژێدەرو پەراوێزەکان: -١السید عبد الرزاق الحسنی ،تاریخ االحزاب السیاسیە العراقیە ،دراسە تاریخیە عن االحزاب السیاسیە التی تکونت فی العراق بین العامین ( ،١٩٥٨ – ١٩١٨بیروت ،)٢٠١٣ :ێ .٣٢ – ١٨ -٢ئیسماعیل حەققی شاوەیس :ئیسماعیل حەققی عەلی ڕەسول ئەحمەد ئاغا لە ساڵی ( )١٨٩٤دا لە موسڵ لە دایک بووەو پلەکانی خوێندنی لەحوجرە و لەشارەکانی سلێمانی و بەغداو پاشان بۆتەواو کردنی قوتابخانەی جەنگی لە ساڵی ( )١٩٠٧دا چۆتە ئەستەمبووڵ و دوای تەواو کردنی لە ساڵی ()١٩١١دا ،دەبێتە ئەفسەر لەسوپای عوسمانی و پلەی موالزمی دووەمی پێ دەبەخشرێت ،ھەروەھا لەماوەی سااڵنی جەنگی یەکەمی جیھانیدا ،لەالیەن ھێزەکانی بەریتانیاوە، دەستگیر دەکرێ و دووردەخرێتەوە بۆ واڵتی ھیندستان ،دوای ئازادکردنی دەگەڕێتەوە کوردستان و دوای کۆتایی ھێنانی دەسەاڵتی شێخ مەحموودی حەفید و دوورخستنەوەی دووبارە دەگەڕێتەوە واڵتی تورکیاو وەک ئەفسەرێک لە ڕیزەکانی سوپادا بەشدار دەبێت .دوای گەڕانەوەی یەکجاری بۆ عێراق و باشووری کوردستان ماوەیەک لە شارەکانی :ناسریە، کەرکوک و کفری بە وانە وتنەوەوە سەرگەرم دەبێت .تائەوکاتەی بەناچارییەوە و لە کۆتاییەکانی کانونی دووەمی ( )١٩٢٧ەوە دەچێتە ڕیزەکانی سوپای عێراقەوە بەاڵم بەبیانوی ھێرشکردنە سەر شای عێراق لە الیەن فەرمانڕەوایانی ئینگلیزەوە دووردەخرێتەوە و لە ھەمان ساڵیشدا بەشداری ئەو کۆنگرە سیاسیەی (کۆمەڵەی خۆیبوون )ی کردووە ،کە لە مانگی تشرینی ( )١٩٢٧دا لە ھاوینەھەواری (بحمدون) بەڕێوەدەچێت .ھەروەھا ماوەیەکیش قائممقامی شارەکانی ئاکرێ و ڕانیە و مەخمووردەبێ ،سەرەڕای بەشداریکردنی لە کۆماری کوردستان لە (مەھاباد) و چەندجاێک زیندانی کردنی لەالیەن فەرمانڕەوایانی عێراقەوە لە (١٢ی مایسی )١٩٧٦دا کۆچی دوایی کردووەو لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی نێژراوە. بڕوانە :دڵشاد مەحموود عەبدولڕەحمان ،ئیسماعیل حەققی شاوەیس ،١٩٧٦ – ١٨٩٤دکتۆر کەمال مەزھەر پێشەکی بۆ نووسیوە( ،ھەولێر ،)٢٠٠٤ :ل .٣٣ – ٢٣ -٣سروە اسعد صابر ،کوردستان الجنوبیە ،١٩٣٩ - ١٩٢٦دراسە تاریخیە – سیاسیە ،دار سردم للگباعە والنشر، (السلیمانیە ،)٢٠٠٦ :ێ .٣٤٣ – ٣٣٣ -٤ئازاد عوبێد ساڵح ،ڕۆڵی سیاسی و کارگێڕی و ڕووناکبیریی مەعرووف جیاووک ( ،١٩٥٨ -١٨٨٥ھەولێر،)٢٠١٢ : ل ،٢٦٦غەفوور ڕەشید دارا غا ،یانەی سەرکەوتنی کوردان لە چەند دێڕێکدا ،گۆڤاری دەنگی مامۆستا ،ژمارە (،)١ حوزەیران و تەمووزی ،١٩٧٢ل .١٦ -٥سروە اسعد ێابر ،کوردستان الجنوبیە ،..ێ ،١٨٧ - ١٨٤ئەحمەد باوەڕ ،شەڕی ئاوباریک و ستراتیجیەتی بەریتانیای گەورە لە کوردستاندا ،کاروان (گۆڤار) ،ژمارە ( ،)١٢خوولی ڕاپەڕین( ،ھەولێر،)١٩٩٤ :ل ،٩موکەرەم تاڵەبانی ،شەڕە ئاوباریک بۆچ شکستی ھێنا ،ڕەنگین (گۆڤار) ،ژمارە ( ،)٦٨ساڵی .١٩٩٤ -٦مەعرووف جیاووک باڵەکی :مەعرووف عەلی ئەسغەر ئەفەندی کوڕی حاجی مەمولوود ئەسعەد بەدیعوئەلزەمانە. بەڕەسەن خەڵکی گوندی (سەرێشمە)ی ناوچەی باڵەکایەتیە و لە ساڵی ١٨٨٥لە شاری بەغداد لە دایک بووە .پلەکانی خوێندنی ھەرلەم شارە تەواو کردوە .دواتر بۆ خوێندنی بااڵ چۆتە ئەستەمبوڵ و لەوێ کوڵێژی مافی خوێندوە ،لە بواری ساڵی چوارهم
16
59
ڕۆژنامەوانیشدا کاری کردوە .جگە لەوە پەیوەندیەکی نزیکی لەگەڵ نوێنەری کورد بۆ کۆنگرەی ئاشتی شەریف پاشای کوڕی سەعید پاشای خەنداندا ھەبوە .لە سااڵنی جەنگی یەکەمیشدا ،کە لە سوپای عوسمانیدا دەبێت لەالیەن ھێزەکانی بەریتانییەوە دەستگیر دەکرێت و دوور دەخرێتەوە بۆ ھیندستان .دوای جەنگ کە دەگەڕێتەوە شاری بەغدا و ماوەیەک بەکاری پارێزەریەوە خەریک دەبێت ،ماوەیەکیش نوێنەری شاری ھەولێر لەپەرلەمانی عێراقیدا و لە ساڵی ١٩٤٤دا ەوە بۆ ماوەیەک دەکرێتە پارێزگاری سلێمانی و لە( )١٩٥٨/ ١/ ٢٣کۆچی دوایی کردوە و جگە لە کاری سیاسی و کارگێڕی لە ژیانیداچەند کتێبێکی لە بوارەکانی :مێژوو ،فۆلکلۆر و ڕووناکبیری گشتیدا باڵو کردۆتەوە .بڕوانە :ئازاد عوبێد ساڵح، ڕۆڵی سیاسی و ڕووناکبیری مەعرووف جیاوک ،س .پ ،ل ،١٣ئەحمەد حەمەد ئەمین ئۆمەر ،ئەندامە کوردەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە ڕۆژگاری پاشایەتی دا ( ،١٩٥٨ -١٩٢٥ھەولێر ،)٢٠٠٧ :ل.٨٩ -٧ئازاد عوبێد ساڵح ،ڕۆڵی سیاسی و کارگێڕی و ڕووناکبیریی مەعرووف ،س .پ ،ل ،٢٦٤ھۆگر کەمال ،ڕەنگین (گۆڤار) ،ژمارە ( ،١٩٨٨ ،)٤ل ،٤٢تارق جامباز ،حزبی ھیوا لە لیوای ھەولێر( ،ھەولێر ،)٢٠٠٥ :ل.١١١ -٨مستەفا نەریمان ،یانەی سەرکەوتنی کوردان ،ڕۆشنبیری نوێ (گۆڤار) ،لە باڵو کراوەکانی دەزگای ڕۆشنبیری و باڵو کردنەوەی کوردی ،ژمارە (( ،)١٣٤بەغدا ،)١٩٩٤ :ل .٧٠ -٩یادگاری یانەی سەرکەوتن ،باربو ،لەالیەنی ھەیئەتی یانەی سەرکەوتن لە چاپدراوە ،ژمارە ( ،)١پەیامی تبرعات، چاپخانەی نەجاح( ،بەغدا ،)١٩٤٤ - ١٩٤٣ :ل ،٢٧سروە اسعد ێابر ،کوردستان الجنوبیە ،١٩٣٩ - ١٩٢٦المێدر السابق، ێ .٣٥٣ -١٠یادگاری یانەی سەرکەوتن ،باربو ،س .پ ،ل.٢٧ -١١عبدالرزاق الحسنی ،تاریخ الوزارات العراقیە ،ج ،٣گ ،٧دارالشۆن الپقافیە العامە( ،بغداد )١٩٨٨ :ێ .٩ -١٢جەمیل مەدفەعی :جەمیل محەمەد عەباس ئاغا لە ساڵی ( )١٨٩٠لە شاری موسڵ لەدایک بووەو ئامادەیی سەربازی لە شاری بەغداو ئەندازەی سەربازی لە ئەستەمبووڵ تەواو کردووە ،ماوەیەک لە سوپای عوسمانیدا ئەفسەری مەدفەعی بووە .لە شۆڕشی عەرەبی ساڵی ( )١٩١٦دا بەشداری کردووەو لە ساڵی ( )١٩٢٣ەوە لە ڕێگای واڵتی ئوردنەوە گەڕاوەتەوە عێراق و بۆ ماوەیەکی زۆر موتەسەریفی لیواکانی :مونتەفیک ،عیمارە ،دیوانیە و دیالە بووە ،ماوەیەکیش وەزیری ناخۆ و دارایی بووە ،سێ جاریش وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەست بەکار بووە و حەوت جارییش بۆتە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەماوەی فەرمانڕەوایەتی پاشایەتیدا تائەوکاتەی لە ( ٢٦ی تشرینی یەکەمی )١٩٥٨ دا کۆچی دوایی کردوە بڕوانە :گارق یونس عزیز السراج ،جمیل المدفعی و دورە فی السیاسە العراقیە ،١٩٥٨ – ١٨٩٠ رسالە ماجستیر غیر منشورە( ،جامعە بغداد ،)١٩٩١ :جمال بابان ،مژکرات علی کمال عبدالرحمن ( ،١٩٩٨ -١٩٠٠بغداد: ،)٢٠٠١ێ .٧١ -١٣تارق جامباز ،حزبی ھیوا لە لیوای ھەولێر ،ل .١١٢ -١٤دائرە وزارە الداخلیە ،الملف ( ،)٣٢٠٥٠ / ٩٩٢١رقم االچبارە ( )٤٢ /٦العنوان :نادی االرتقاء الکردی( ،بغداد) ،محڤر انتخاب نادی االرتقاء الکردی بتاریخ ( ،)١٩٦١ / ١ / ١٣عبدالفتاح البوتانی ،نادی االرتقاء الکورد و موقف الحکومات ساڵی چوارهم
60
16
العراقیە من نشاگاتە ،دھوک (مجلە) العدد ( ،)٢٦نیسان ،٢٠٠٥ێ .١٠٠ -١٥دار الکتب والوپائق (بغداد) ،الوحدە الوپائقیە ،الملف ( )٣٢١١٢ / ١٦٥وزارە المالیە ،المدیریە المیزانیە العامە – بغداد ،الموچوع :ێرف المبلغ ،رقم الوپیقە ( ،١٩٥٦ / ٨ /٦ ،)٦ێ .٧ -١٦سروە اسعد ێابر ،کوردستان الجنوبیە ،١٩٣٩ – ١٩٢٦المێدر السابق ،ێ ،٣٥٥غەفووری میرزا کەریم ،یادگاری الوان و دیاری الوان ،کۆڕی زانیاری کورد( ،بەغدا ،)١٩٧٨ :ل .١٩ -١٧کونێ رەش ،جمعیە خویبون ،١٩٢٧ووقائع پورە ارارات ،١٩٣٠تقدیم و مراجعە :عبد الفتاح علی البوتانی( ،اربیل: ،)٢ ٠٠٠ێ ،١٣١عزیز حسن البارزانی ،الحرکە القومیە الکردیە فی کوردستان العراق ( ،١٩٤٥ - ١٩٣٩اربیل،)٢٠٠٢ : ێ ،٨٦ئازاد عوبێد ساڵح ،ڕۆڵی سیاسی و کارگێڕی ،ل ،٢٧٠ -٢٦٤ئەحمەد باوەڕ ،مامۆستاو ئەدیبی کورد خەڵەف شەوقی ،١٩٣٩ - ١٨٩٨ھاوکاری (ڕۆژنامە) ،ژمارە (.١٩٩٠ / ٧ / ١٢ ،)١١٩٣ -١٨بڕوانە :گۆڤاری گەالوێژ ،ژمارە ( )٣ساڵی ( )٥مارتی ،١٩٤٤ل ،٥٦گۆڤاری گەالوێژ ،ژمارە ( ،)٤ساڵی (،)٦ نیسانی ،١٩٤٥ل ،٦٦ -٦٤ئازاد عوبێد ساڵح ،س .پ ،ل ،٢٨٠ابراھیم باجالن ،ژکری مرور خمسین عاما علی تاسیس نادی االرتقاء الکردی ،العراق (جریدە) ،العدد ( ).١٩٨٠ / ٥ /٢٦ ، -١٩یادگاری یانەی سەرکەوتن ،باربوو ،س .پ،ل ،٧٤٦سەرجەمی شیعرەکانی پیرەمێرد ،دیوانی پیرە مێرد ،ب ،١ کۆکردنەوی :...فائق ھوشیار و ئەوانی دی(،بەغدا ،)١٩٩٠ :ل.٢٥٥ -٢٠ئیبراھیم باجەاڵن ،ڕزگارکردنی شێخ مەحموودی نەمر لە یاداشتەکانی دەروێش حسێن دا ساڵی ،١٩٤١ڕۆشنبیری نوێ (گۆڤار) ،ژمارە ( ،)١٢١ئاداری .١٩٨٩ -٢١دیوانی مینە جاف ،کۆکردنەوەو ڕێکخستنی :مستەفا نەریمان ،پێشەکی :دکتۆر حەسەن جاف ،مگبعە الجاحڤ، (بەغدا ،)١٩٩٠ :ل ،٨٤یادگاری یانەی سەرکەوتن ،باربو ،ل .٦٦ -٢٢دیوانی شێخ نووری شێخ ساڵح ،ئازاد عەبدولواحید ،کۆی کردوەتەوەو ساغی کردوەتەوە و لەسەری نووسیوە ،دەزگای ڕۆشنبیری و باڵو کردنەوەی کوردی ،ب ،١بەشی دووەم( ،بەغدا ،)١٩٨٩ :ل .١١٦ – ١١٣ -٢٣مارف خەزنەدار ،مێژووی ئەدەبی کوردی ،ب ،١٩٧٥ - ١٩٤٥ ،٦چاپخانەی ئاراس( ،ھەولێر،)٢٠١٠:ل .٩٥ -٢٤دیوانی ئەحمەد موختارجاف ،ئامادەکردن و لێکدانەوەو پێشەکی بۆ نووسینی ،عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ ،بەکۆششی: ئەفراسیاب ئەحمەد موختار جاف( ،بەغدا ،)١٩٨٦ :ل .٩٧ -٢٥یادگاری یانەی سەرکەوتن ،باربو ،س .پ، -٢٦دیوانی سەالم ،ئا :ئومێد کاکە ڕەش ،چ ،٢چاپخانەی (الحوادپ)( ،بەغدا ،)١٩٩٠ :ل .٢١٣ - ٢١٢ -٢٧الکاتب الکردی قدری جان ،١٩٧٢ – ١٩١١قێێ ومقاالت ،شعر ،ترجمە ،جمع واعداد :دالور زنگی ،ترجمە ھورامی یزدی -دالور زنگی ،تقدیم :الدکتور :معروف خزندار( ،اربیل ،)٢٠٠١ :ێ .٨١ -٢٨بۆ درێژەی بەشێک لەشیعری ئەم شاعیرانە بڕوانە :یادگاری یانەی سەرکەوتن ،س .پ ،ل ،٩٦ - ٩١ھیمدادی حوسێن ،ڕۆژنامەوانی کوردی ،گۆڤاری ھیوا ،١٩٦٣ - ١٩٥٧ب( ،١ھەولێر ،)٢٠١٠:ل .٢٥ -٢٣ ساڵی چوارهم
16
61
-٢٩شاکیر فەتاح ،خەباتی ڕۆشنبیران( ،بەغدا ،)١٩٨٤ :ل.٣٨ -٣٠یادگاری یانەی سەرکەوتن ،س .پ ،ل .٣٢ -٣١عبدالفتاح البوتانی ،نادی االرتقاء الکورد و موقف الحکومات العراقیە ،ێ ،١٠٠مستەفا نەریمان ،یانەی سەرکەوتنی کوردان ،١٩٦٢ -١٩٣٠ئامادەکردنی :ئازاد ھیدایەت دەلۆ( ،کەرکووک ،)٢٠٠٦ :ل .٦٩ -٣٢مستەفا نەریمان ،یانەی سەرکەوتنی کوردان ،س .پ ،ل.٦٩ -٣٣شاکر فەتاح ،ئاوێنەی ژینم ،یاداشتەکانی شاکر فەتاح،کۆکردنەوەو ڕێکخستنی :ئەحمەد سەید عەلی بەرزنجی،کتێبی یەکەم( ،ھەولێر،)٢٠٠٣ :ل ،٢١٣ -٢١٢ئازاد عوبێد ،ڕۆڵی سیاسی و کارگێڕی،ل .٢٦٩ – ٢٦٨ -٣٤ئازاد عوبێد ساڵح ،سەرجەمی بەرھەمی مەعرووف جیاووک ،بنکەی ژیین( ،سلێمانی ،)٢٠١١ :ل ،٦٤٧ - ٦٣٥ یادگاری یانەی سەرکەوتن ،س .پ ،ل .٣٩ -٣٥ئازاد عوبێد ساڵح ،سەرجەمی بەرھەمی مەعرووف جیاووک ،س.پ،ل ،٦٣٥مستەفا نەریمان ،یانەی ،..ل.٧٠ -٣٦یادگاری یانەی سەرکەوتن ،س .پ ،ل.٣٧ -٣٧یادگاری یانەی سەرکەوتن ،س .پ ،ل.٣٨ -٣٨یادگاری یانەی سەرکەوتن ،س .پ ،ل.٣٨ -٣٩یادگاری یانەی سەرکەوتن ،ل.٣٩ -٤٠یادگاری یانەی سەرکەوتن ،ل.٣٨ -٤١محەمەد فازل جەمالی :دکتۆر محەمەد فازیل جەمالی ساڵی ١٩٠٣لە کازمیەی بە غدا لەدایک بوە ،سەرەتاکانی خوێندنیشی ھەرلەم شارەوە دەست پێکردوە و لە عێراقی سەردەمی پاشایەتیدا گەلێک پۆست و پایەی جۆربەجۆری ھەبوە و دووجاریش لەھەمان ماوەدا بۆتە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران یەکەمیان لە ( ١٧ی ئەیلولی ٢٧ – ١٩٥٣شوباتی )١٩٥٤ و دووەمیان :لە ( ٨ی مارتی ١٩ – ١٩٥٤ی نیسانی )١٩٥٤لە ساڵی ١٩٩٧دا کۆچی دوایی کردووە .بڕوانە :عبدالرزاق الحسنی ،تاریخ الوزارات العراقیە،گ ،٧ج ( ،٩بغداد ،)١٩٨٨ :ێ .٥٣ -٤٢عبد الرزاق الحسنی ،تاریخ الوزارات العراقیە ،ج ،٩گ( ،٧بغداد )١٩٨٨ :ێ ،٨٢مارف خەزنەدار ،ڕۆژگاری من (یادداشت) ،دروست بوون ،١٩٦٠ – ١٩٤٩ب ( ،٢ھەولێر ،)٢٠٠٩ :ل ،١٥٨ – ١٥٧حەمە کەریم ھەورامی ،ئەدەبی منااڵنی کورد ،چ ( ،١ھەولێر ،)٢٠٠٥ :ل .١٨٨ -٤٣عزیز حسن البارزانی ،الحرکە القومیە الکردیە ،ێ ،٨٦ – ٨٥عبد الفتاح البوتانی ،نادی االرتقاء الکورد و موقف الحکومات العراقیە من نشاگاتە ،ێ .١٠٠ -٤٤دار الکتب و الوپائق (بغداد) ،ملفات وزارە المالیە ،نادی االرتقاء الکردی ،الملف ( ،)٣٢١٢ /١٦٥ملفات وزارە الداخلیە ،مدیریە الداخلیە العامە ،الجمعیات ،رقم الملف ( ،)٣٢٠٥٠ / ٩٩٢١یادگاری یانەی سەرکەوتن ،س.پ ،ل.٣٩ -٤٥ڕەشید عالی گەیالنی :ڕەشید سەید عەبدولوەھاب سەید موراد گەیالنی لە ساداتی پارێزگای دیالە یەو ساڵی ١٨٩٢لە دایک بووە ،بەجۆرێک سەید مورادی باپیرە گەورەی لە ساڵی ١٨٥١ەوە نەقیبی ناودارانی شاری بەغدا بووە ساڵی چوارهم
62
16
و دوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٠٢ەوە ھاتوونەتە شاری بەغداو لە گەڕەکی (باب الشیخ) نیشتەجێ بوون ،پلەکانی خوێندنی لەمزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیالنیەوە دەستپێکردوە ،دواتریش قۆناغی ڕوشدیە و ئامادەیی لەساڵی ١٩١١دا تەواو کردوە ،لێرە بەدواوە لە کۆلێژی ماف وەرگیراوە و لە ساڵی ١٩١٥دا ئەم قۆناغەشی بڕیوە ،ماوەیەک سەرگەرمی پارێزەری و لەکاروباری سیاسیدا کاری کردوە و لە نێوان سااڵنی ( )١٩٤١ – ١٩٣٣چوار جار وەزارەتی پێک ھێناوە، دوای کۆتایی ھێنانی دەسەاڵتەکەی لە مایسی ١٩٤١دا پەنای بردۆتە بەر دەرەوەی عێراق و لە ٢٨ئابی ١٩٦٥دا لە بەیروت کۆچی دوایی کردوە.بڕوانە :قیس جواد الغریری ،رشید عالی الکیالنی و دورە فی السیاسە العراقیە ،١٩٦٥ -١٨٩٢ منشورات مکتبە الیقچە العربیە( ،بغداد :بال) ،ێ ،١٩ -١١عبدالرزاق الحسنی ،تاریخ الوزارات العراقیە ،ج ،٣گ،٧ (بغداد ،)١٩٨٨ :ێ .٢٣٣ -٤٦عبدالفتاح البوتانی ،نادی االرتقاء الکورد ،..ێ ،١٠١خسرو معتچد ،تنش بزرگ ،روابگ خارجی ایران در دوران رچا شاە از ،١٣٢٠ -١٣٠٠چاپ اول( ،تھران ،)١٣٧٧ :ێ ،٥٢٧ - ٥٢٦کەمال مەزھەر ،چەندالپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد ،ب ،٢ئامادەکردنی :عەبدوڵاڵ زەنگەنە( ،ھەولێر،)٢٠٠١:ل ،١١٩غانم محمد حفو و عبدالفتاح علی البوتانی، الکورد واالحداپ الوگنیە فی العراق خالل العھد الملکی (،١٩٥٨-١٩٢١دھوک ،)٢٠٠٥ :ێ.٧٠ -٤٧مەحموود بابان :کوڕی جەمیل بەگی کوڕی مەجید پاشای بابانە ،ساڵی ( )١٩٢٠لە شاری کفری ناوچەی گەرمیان لەدایک بووە ،پلەکانی خوێندنی لە زانکۆی ئەمەریکی لە بەیروت و کۆلێژی حقوقی لە ساڵی ( )١٩٤٣دا لە شاری بەغدا تەوەاو کردووەو لە ساڵی ( )١٩٤٤ەوە لە بواری دادوەرییدا کاری کردووە ،وەک کەسایەتیەک لە عێراقی سەردەمی پاشایەتیدا گەلێک پۆست و پلەوپایەی جۆر بەجۆری ھەبووە ھەر لە دادوەیی ،ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق ،چەند جارێکیش بووە بەوەزیر و لە ساڵی ( )١٩٥٩ەوە چۆتە دەرەوەی عێراق و لە واڵتەکانی :لوبنان و بەریتانیا و شانشینی عەرەبی سعودی ژیاوە ،ھەر لەو ماوەیەشدا توانیویەتی خزمەتێکی گەورە بە دۆزی گەلەکەی بکات و لە حوزەیرانی ساڵی ( )١٩٩٧ دا ،کۆچی دوایی کردووەو لە شاری (ئربدی) واڵتی ئوردون نێژراوە .ینڤر :محمد علی الێویرکی ،معجم اعالم الکرد فی التاریخ االسالمی و العێر الحدیپ( ،السلیمانیە ،)٢٠٠٦ :ێ .٦٩٨ – ٦٩٧ -٤٨عبد الفتاح بوتانی ،نادی االرتاء الکورد و موقف ،...ێ .١٠١ -٤٩دارالکتب والوپائق (بغداد) ،الوحدە الوپائقیە ،رقم الملف ( ،)٣٢١١٢ / ١٦٥رقم الوپیقە ( ،)٢التاریخ (/٤ /١٦ ،)١٩٥٥ێ.٢ -٥٠دار الکتب والوپائق ،الوحدە الوپائقیە ،الملف (( )٣٢١١٢ / ١٦٥وزارە الداخلیە ،ێورە کتاب نادی االرتقاء الکردی الرقم ( )١و المۆرخ ( ،)١٩٥٧ / ٢ / ١٦رقم الوپیقە ( ،)١٧٠ێ .١٨٠ -٥١دارالکتب والوپائق ،الوحدە الوپائقیە ،رقم الملف ( ،)٣٢١١٢ / ١٦٥رقم الوپیقە ( ،)١٤کتاب وزارە المالیە ،نادی االرتقاء الکردی ،العدد( ،)٢٣٤٠٩التاریخ ( ،)١٩٥٨ / ١٠ / ١٦ێ ،١٥مستەفا نەریمان ،یانەی سەرکەوتنی کوردان ،١٩٦٢ – ١٩٣٠ل.٧٩ - ٧٨ -٥٢مستەفا نەریمان ،یانەی سەرکەوتنی کوردان ،..١٩٦٢ – ١٩٣٠ل ،٨٧عبدالفتاح البوتانی ،نادی االرتقاء الکورد ساڵی چوارهم
16
63
وموقف الحکومات العراقیە من نشاگاتە ،ێ .١٠٢ -٥٣دارالکتب والوپائق ،الوحدە الوپائقیە ،رقم الملف ( ،)٣٢١١٢ /١٦٥رقم الوپیقە ( ،)١٨سیادە وزیر المالیە المحترم، التاریخ ( ،)١٩٥٩ / ٧ / ٢٢ێ ،١٩کژالک :دارالکتب والوپائق ،الوحدە الوپائقیە ،رقم الملف ( ،)٣٢١١٢ / ١٦٥رقم الوپیقە ( ،)٢٢سیادە وزیر المالیە المحترم ،التاریخ ( ،)١٩٦٠ / ٦ /٢١ێ .٢٣ -٥٤دارالکتب والوپائق (بغداد) ،الوحدە الوپائقیە ،رقم الملف ( ،)٣٢١١٢ /١٦٥رقم الوپیقە ( ،)٧٩وزارە الداخلیە (الجمعیات) ،الموچوع /توزیع المناێب االداریە لنادی االرتقاء الکردی ،العدد ( ،)١٩٦٠ / ٩/ ٣٠( ،)٢٨ێ.٧٩ -٥٥عبدالفتاح البوتانی ،نادی االرتقاء الکورد وموقف الحکومات العراقیە من نشاگاتە ،ێ .١٠٣ -٥٦دارالکتب والوپائق (بغداد) ،الوحدە الوپائقیە ،رقم الملف ( ،)٣٢١١٢ /١٦٥مستعجل ،متێرفیە لواء بغداد ،الموچوع / نادی االرتقاء الکردی ،مدیریە الداخلیە العامە ،الرقم (م ج ،)٩٤٠ /التاریخ (.)١٩٦٤ /٦ /١٣ -٥٧دارالکتب والوپائق (بغداد) ،الوحدە الوپائقیە ،رقم الملف ( ،)٣٢٠٥٠ /٩٩٢١الی امانە العاێمە ،م /عنوان نادی االرتقاء الکردی ،وزارە الداخلیە ،مدیریە الداخلیە العامە ،شعبە الجمعیات ،الرقم (م.م ،)١١٢٥/التاریخ (.)١٩٦٤ /٧/٢ -٥٨عبدالفتاح البوتانی ،نادی االرتقاء الکورد وموقف الحکومات العراقیە من نشاگاتە ،ێ ،١٠٣جمال بابان ،ڕعالم الکرد، الجزء الپانی( ،اربیل ،)٢٠١٢:ێ .٢٣٧ -٢٣٦ -٥٩یادگاری یانەی سەرکەوتن ،س.پ ،ل ،٥اسماعیل شوکر ڕەسول ،مەعرووف جیاوک ١٩٥٨ – ١٨٨٥چەند الپەڕیەکی شاراوەی گەلی کورد( ،ھەولێر ،)٢٠٠٧ :ل .١٧ -٦٠یادگاری یانەی سەرکەوتن ،س .پ ،ل.٤٠ - ٦١داود بەگی جاف :ساڵی ١٩٠٥لە گوندی (میرە دێ) ی ناوچەی گەرمیان لەدایک بووە ،کەسایەتیەکی دیار و شارەزاییەکی بەرچاوی لەزمانەکانی :عەرەبی و تورکی و فارسیدا ھەبووە و لەسااڵنی جەنگی یەکەمدا لە سەرسنووری ئێران دژی لەشکری ڕووس جەنگاوە ،سەرەڕای ھاوکاری کردنی شێخ مەحموود لە شەڕی (ئاوباریک) ی ١٩٣١دا دژی سوپای عێراق و بەریتانیا لە گەرمیاندا ،جگە لەوەش لەناوەندی سیەکانی سەدەی ڕابووردوەوە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە وەک نوێنەری شاری کفری لە لیوای کەرکوک و تا کاتی بەرپابوونی شۆڕشی ١٤تەمووزی ١٩٥٨دوای حوکمی پاشایەتی و لەساڵی ١٩٥٩ەوە پەنای بردۆتە بەر واڵتی ئێران و لە ساڵی ١٩٦٦دا لەوێ وەفاتی کردوە ،لە سنووری (مەنزەریە) ەوە تەرمەکەی ھێنراوەتەوە گەرمیان و لەگۆڕستانی سەید خەلیل ئەسپەردەی خاک کراوە بڕوانە :میربەسری ،ناودارانی کورد ،و :عەبدولخالیق عەالئەدین(،ھەولێر،)٢٠٠٩ :ل ،٢٠٢مستەفا نەریمان ،بیرەوەریەکانی ژیانم(،بەغدا،)١٩٩٤ :ل ،٧٤کەریم بەگی فەتاح بەگی جاف ،تاریخی جاف ،لێکۆڵینەوەی دکتۆر حەسەن جاف ،پێشەکی: محەمەد عەلی قەرەداغی(،بەغدا ،)١٩٩٥ :ل .١١٣ -١٠٩ -٦٢یادگاری یانەی سەرکەوتن ،س .پ ل.٥٠ -٦٣یادگاری یانەی سەرکەوتن ،س .پ ل.٥١ -٦٤شێخ مستەفای قەرەداخی :شێخ مستەفا مەحموود قەرەداخی ساڵی ١٨٩٢لەدایک بووە ،دوای تەواو کردنی ساڵی چوارهم
64
16
قۆناغەکانی سەرەتایی خوێندن و زانستە شەرعیەکان ،بواری دادوەریی لە ئەستەمبووڵ تەواوکردوە و لە ساڵی ١٩١٨ەوە وەک دادوەرێک دامەزراوە،بەجۆرێک لە شارەکانی ئامێدی و کەرکوک و ھەولێر دا سەرگەرمی کاری دادوەریی بوە و ،لە نێوان سااڵنی ( )١٩٥٠ – ١٩٤١دا کراوەتە موتەسەریفی شارەکانی سلێمانی و ھەلێرو کەرکوک .دوای خانەنشین بوونی ماوەیەکیش پارێزەری کردوە ،پێش وەفاتکردنی کتێبخانە دەوڵەمەندەکەی بەدیاری بەخشیوە بە کۆڕی زانیاری کورد لەشاری بەغداو لە ١٦ی ئایاری ١٩٧٢دا کۆچی دوایی کردوە و لە شاری خانەقین ئەسپەردەی خاک کراوە .بڕوانە: جمال بابان ،اعالم الکرد ،ج ،٢ێ .٤٧٧ -٦٥مستەفا نەریمان ،بیرەوەریەکانی ژیانم ،دەزگای ڕۆشنبیری و باڵو کردنەوی کوردی( ،بەغدا ،)١٩٩٤ :ل.٦٧ -٦٦مستەفا نەریمان ،س .پ ،ل.٧١ -٦٧مستەفا نەریمان ،س .پ ،ل .٧١ -٦٨ماجد مستەفا :سەر بەبنەماڵەی (مراد لەلە) ی بەناوبانگی شاری سلێمانیەو لە ساڵی ( )١٨٩٦دا ھەر لەم شارە لەدایک بووە ،پلەکانی خوێندنی ھەرلەم شارە تەواوکردووەو پاشان لە ئەستەمبوڵی پایتەختی عوسمانی قوتابخانەی سەربازی خوێندوە و بۆتە ئەفسەر لەڕیزەکانی سوپای عوسمانیدا ،لەو کاتەشەوە کە گەڕاوە واڵتی عێراق و باشووری کوردستان ،بەزۆری شاری سلێمانی و دەوروبەری لەژێر فەرمانرەوایەتی شێخ مەحموود دابووە ،بۆیە پەیوەندی بە کاروباری ئەم حکومەتەی کوردەوە کردووە ،دواتریش لەحکومەتی تازە دامەزراوی عێراق و لەسەردەمی پاشایەتیدا گەلێک پۆستی لە ئەستۆ گرتووە لەوانە :بەڕێوەبەری ناحیە ،قائممقام ،موتەسەریف ،لەساڵی ( )١٩٤٣ەوە چەند جارێک پلەی وەزیری پێ سپێردراوە بۆ دوا کاتیش لە ساڵی( )١٩٧٤دا و لەشاری بەغدا کۆچی دوایی کردووە ،بڕوانە :جمال بابان ،اعالم الکرد، ج ،١ێ.٤٦١ -٦٩عبدالفتاح علی البوتانی ،الحیاە الحزبیە فی الموێل ( ،١٩٥٨ – ١٩٢٦اربیل ،)٢٠٠٣ :ێ .٣٢٥ -٧٠چاوپێکەوتن لەگەڵ شێخ عاسی کوڕی شێخ وەھابی کوڕی شێخ حەمیدی کوڕی شێخ عەزیزی تاڵەبانی لە دایک بووی ساڵی ( ) ٢٠١٤ / ١١ /٢٨ -١٩٣٢لەناوچەی (بنکورە) ی سەر بەشاری خانەقین بەاڵم خۆی ئەڵێ :لە شوناسنامەی باری شارستانی (االحوال المدنیە) ەکەمدا بەھەڵە نووسراوە ساڵی ( ،)١٩٣٦کەالر ،پێنج شەمە.١٠١٣ / ٩ / ١٩ ، -٧١ئەحمەد باوەڕ ،دۆزی کورد لە پەیوەندیەکان عێراق -ئێراندا ،١٩٤٧ - ١٩٣٧سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کوردستان(،سلێمانی،)٢٠١٠ :ل ،١٦١ڕاپەڕینەکانی بارزان لە بەڵگە نامەنھێنییەکانی ھەردوو حکومەتی فەرەنسا و بەریتانیادا ،١٩٤٩ -١٩٣١وەرگێڕانی لە فەرەنسیەوە :د .نەجاتی عەبدوڵاڵ ،ب( ،١ھەولێر ،)٢٠١٠ :ل ،٩٨عەالئەدین سەجادی ،مێژووی ڕاپەڕینی کورد ،چ( ،٢شاری کورد ،)١٩٩٦:ل ،١٢٠فاچل البراک ،مێگفی البرزانی االسگورە و الحقیقە( ،بغداد ،)١٩٨٩ :ێ .١١٣ -١١٢ -٧٢عبدالرزاق الحسنی ،تاریخ الوزارات العراقیە ،ج ،٦گ ،٧دارالشۆون الپقافیە( ،بغداد ،)١٩٨٨ :ێ ،٢٠٤مسعود البارزانی ،الحرکە التحرریە الکردیە ( ،١٩٤٥ – ١٩٤٣کردستان ،)١٩٨٦ :ێ .٤٧ -٧٣عبدالفتاح البوتانی ،نادی االرتقاء الکورد وموقف الحکومات العراقیە من نشاگاتە ،ێ .١٠٣ ساڵی چوارهم
16
65
-٧٤یادگاری یانەی سەرکەوتن ،س .پ،ل ،٨١جمال بابان ،اعالم الکرد ،ج،١گ ( ،٢اربیل ،)٢٠١٢ :ێ .٥٠٩ -٧٥مستەفا نەریمان ،بیرەوەریەکانی ژیانم ،س.پ ،ل .٦٧ -٧٦مەسعود محەمەد :ساڵی ( )١٩١٩لە شاری کۆیە و لە بنەماڵەیەکی ئایینی لەدایک بووە ،پلەکانی خوێندنی سەرەتایی ،ناوەندی و دواناوەندی لە کۆیە و ھەولێر تەواو کردووە ،ساڵی خوێندنی ( )١٩٤١ -١٩٤٠قۆناغی ئامادەیی تەواو کردوەو لە کۆلێژی (حقوق) ی بەغدا وەرگیراوە ،دوای ئەم قۆناغەش ماوەیەک پارێزەری کردووە و چەند جارێک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە لە سەردەمی پاشایەتیدا و چەند جارێک پلەی وەزیری پێ سپێردراوە ،ھەروەھا ئەندامێکی کارای کۆڕی زانیاری کوردو خاوەنی گەلێک دانراوی ناوازەیە لە بوارەکانی فیکر و زمان و فەلسەفە و لێکۆڵینەوەی ھەمەالیەندا بۆ دواسات و لە ( )٢٠٠٢ / ٤ / ١لە شاری ھەلێر کۆچی دوایی کردووەو لە شاری کۆیە نێژراوە: بڕوانە :راھی مزھر العامری ،مسعود محمد و دورە السیاسی فی العراق ،١٩٦٨ – ١٩١٩دراسە تاریخیە ،مراجعە و تقدیم: الدکتور کمال مڤھر احمد( ،بغداد ،)٢٠٠٨ :ێ ١٧ومابعدھا. -٧٧مەسعود محەمەد ،گەشتی ژیانم( ،ستۆکھۆڵم ،)١٩٩٢ :ل .٢٨٠ -٧٨مەسعود مەحمەد ،گەشتی ژیانم ،س.پ ،ل .٢٨١ -٧٩غەفور میرزا کەریم ،بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کۆچی شاسواری جواڵنەوەی ڕۆشنبیری کورد مامۆستا عەالئەدین سجادی دا ،لە :یادی سجادی ،کۆکردنەوەی :دلێر عەالئەدین سجادی ،چاپخانەی ئیشبیلیە( ،بەغدا،)١٩٨٧ : ل ،١٦٥مەسعود مەحمەد ،س.پ ،ل .٢٨١ -٨٠س.پ ،ل .٢٨٢ -٨١ئازاد عوبێد ساڵح ،ڕۆڵی سیاسی و کارگێڕی ،...س .پ ،ل .٢٩٨ – ٢٩٧ -٨٢یادگاری یانەی سەرکەوتن ،س.پ ،ل .٨٨ – ٨٦ -٨٣ھیوا (گۆڤار) ژمارە ( ،)٣٨ساڵی ( ،)٦شوباتی ،١٩٦٣جەمال خەزنەدار ،ڕابەری ڕۆژنامە گەریی کوردی( ،بەغدا: ،)١٩٧٣ل.٦٣ -٨٤حافز مستەفا قازی :ساڵی ( )١٩٢٩لە شاری دھۆک ھاتۆتە دونیاوە .بەڕەسەن خەڵکی گوندی (نەباخی) ناوچەی زێبارن و نازناوی قازی لە باپیریەوە بۆی ماوەتەوە کەماوەیەک لە شارەکانی سنجار و کۆیە و مووسل قازی بووە، پلەکانی خوێندنی سەرەتایی لە شارەکانی دھۆک و مووسڵ و کۆلێژی بازرگانیشی لە بەغدا تەواو کردوە ،ماوەیەک بە کاروباری بازرگانیەوە سەرگەرم بووە ،سەرەڕای بەرپرسیارێتی لە یانەی سەرکەوتنی کورداندا لە ساڵی ١٩٦٠ەوە ئیمتیازی گۆڤاری (ڕوناھی) وەرگرتوە و لە ساڵی ( )١٩٥٨بەدواوە ماوەیەک سەرپەرشتی بەشی کرمانجی بووە لە ئیزگەی کوردی بەغدا ،لە ساڵی ( )١٩٦٣ەوە پەیوەندی بەشۆڕشی ڕزگاریخوازی کوردەوە کردوە .دوای ماوەیەک گەڕاوەتەوە بەغدا و لە ساڵی ( )١٩٦٥دا لەگەڵ چەند ھاوەڵێکیدا چەند مانگێک دەستگیرکراوە و دوایی ئازاد کراوە ،لە ساڵی ( )١٩٦٩ەوە بۆ جارێکی دی ھەشت مانگ لە (قێر النھایە) خراوەتە ژێر ئەشکەنجەوە ،دوای ئازاد کردنی بەمەبەستی چارەسەر ڕووی کردۆتە ئەوروپا دوای گەڕانەوەی و لەنێوان سااڵنی ١٩٧٤ -١٩٧٠لەبواری ڕووناکبیری کوردیدا کەوتۆتە چاالکیەکی ساڵی چوارهم
66
16
بەردەوامەوە و لە گۆڤارەکانی نووسەری کورد و ڕۆژی کوردستاندا کاری کردوە ھەروەھا ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری کورد بوە ،لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ەوە ماوەیەک چۆتە واڵتی نەمسا و پاشان گەڕاوەتەوە کوردستان و دەزگای چاپ و باڵو کردنەوەی (سپێرێز) ی دامەزراندووە ،خاوەنی کۆمەڵێک کتێبی چاپکراوە لە بوارەکانی ئەدەب و فەرھەنگ و ڕووناکبیری کوردیدا و بۆ دواساتیش لە ساڵی ( )٢٠١٠دا لە شاری دھۆک کۆچی دوایی کردووە .بڕوانە :جمال بابان، اعالم الکرد ،ج ،٢ێ .١١٦ – ١١٥ -٨٦کەمال مەزھەر ئەحمەد ،تێگەیشتنی ڕاستی و شوێنی لەڕۆژنامەنووسی کوردیدا( ،بەغدا ،)١٩٧٨ :ل .٢٤٢ -٨٧مستەفا نەریمان ،یانەی سەرکەوتنی کوردان ،١٩٦٢ – ١٩٣٠ل .٨٣ -٨٨مستەفا نەریمان ،س .پ ،ل .٧٩ -٨٩عبد الفتاح البوتانی ،نادی االرتقاء الکورد ،...ێ .١٠٢ -٩٠ھیوا (گۆڤار) ،ژمارە ( ،)١تەمووزی ،١٩٥٧دواالپەڕە ،جەمال خەزنەدار ،ڕابەری ڕۆژنامەگەری کوردی ،ل:٦٣ بەزۆری باوەڕپێکراوانی گۆڤاری ھیوا لە بەغداو شارەکانی تری باشووری کوردستاندا ئەمانە بوون :بەشیر موشیر بەغدا - حەیدەرخانە ،ڕەوف مەعرووف خاوەنی نامەخانەی گەالوێژ و محەمەد عارف مەعرووف خاوەنی نامەخانەی زێوەر لە سلێمانی، عومەر بێکەس خاوەنی نامەخانەی کوردستان و حەمید باتاسی خاوەنی نامەخانەی خەبات لە کەرکووک ،قادر ئەحمەد خۆشناو خاوەنی نامەخانەی شۆرش لەھەولێر ،کۆیە نامەخانەی کوردستان ،ھەڵەبجە سەید حسێن سەید ئەمین ،قەاڵدزە نورەدین مەال سابیر ،عەلی عەبدوڵاڵ خاوەنی نامەخانەی ڕەواندز ،حەبیب نەورۆز خاوەنی نامەخانەی سیروان لەخانەقین، سابیری حاجی فەتوڵاڵی سەڵتەزەرد لە کفری ،تەھا ئەحمەد خۆشناو خاوەنی مەخزەنی سەفین لە شەقاڵوەو لە شاری ڕانیەش لەالیەن تۆفیقی مەال سدیقەوە فرۆشراوەو گەیشتۆتە دەستی خوێنەران. -٩١جبار محمد جباری ،تاریخ الێحافە الکردیە ،...ێ ،٤٦ھیمدادی حوسێن،ڕۆژنامەوانی کوردی ،گۆڤاری ھیوا -١٩٥٧ ،١٩٦٣ب( ،١ھەولێر،)٢٠١٠ :ل .٢٢ -٢١ -٩٢بڕوانە :ھیوا( ،گۆڤار) ،ژمارە ( ،)٣٨ساڵی ( ،)٦شوباتی .١٩٦٣ -٩٣دیدەنی لەگەڵ نووسەرو پارێزەر کامیل ژیر ،پێنج شەمە (.)٢٠١٤ /١/٣٠ -٩٤فاچل ،ئاوڕێک لە شۆڕشە مەزنەکەی عێراق ،لە باڵوکراوەکانی ھیوا ،ژمارە سێ ،چاپخانەی (نجاح)( ،بەغدا: ،)١٩٥٨ل ،نەریمان :مستەفا سەید ئەحمەد ،ببلۆگرافیای کتێبی کوردی ،١٩٧٥ -١٧٨٧چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد( ،بەغدا ،)١٩٧٧:ل .٩٦ لیستی سەرچاوەکان: یەکەم /بەڵگەنامەی نھێنی باڵو نەکراوە بەزمانی عەرەبی: -١دار الکتب والوثائق ،بغداد ،الوحدە الوپائقیە ،الملف ( ،)٣٢١١٢ / ١٦٥وزارە المالیە ،المدیریە المیزانیە العامە – بغداد، الموچوع :صرف المبلغ ،رقم الوثیقە (.١٩٥٦ / ٨ /٦ ،)٦ ساڵی چوارهم
16
67
-٢دار الکتب و الوثائق ،بغداد ،الوحدە الوثائقیە ،مافات وزارە المالیە ،نادی االرتقاء الکردی ،الملف (،)٣٢١٢ /١٦٥ ملفات وزارە الداخلیە ،مدیریە الداخلیە العامە ،الجمعیات ،رقم الملف (.)٣٢٠٥٠ /٩٩٢١ -٣دائرە وزارە الداخلیە ،رقم االچبارە ( ،)٤٢ /٦العنوان :نادی االرتقاء الکردی (بغداد) ،محدر انتخاب نادی االرتقاء الکردی بتاریخ .١٩٦١ / ١ / ١٣ -٤دار الکتب والوثائق ،بغداد ،الوحدە الوثائقیە ،رقم الملف ( ،)٣٢١١٢ /١٦٥نادی االرتقاءالکردی ،رقم الوثیقە (،)٢ التاریخ .١٩٥٥ / ٤ /١٦ -٥دار الکتب والوثائق ،بغداد ،الوحدە الوثائقیە ،الملف (( ،)٣٢١١٢ / ١٦٥وزارە الداخلیە ،صورە کتاب نادی االرتقاء الکردی ،الرقم ( ،)١المۆرخ ،١٩٥٧ / ٢ / ١٦رقم الوپیقە (.)١٧٠ -٦دارالکتب والوثائق ،بغداد ،الوحدە الوثائقیە ،رقم الملف ( ،)٣٢١١٢ /١٦٥رقم الوثیقە ( ،)١٤کتاب وزارە المالیە ،نادی االرتقاء الکردی ،العدد( ،)٢٣٤٠٩التاریخ .١٩٥٨ / ١٠ / ١٦ -٧دارالکتب والوثائق ،بغداد ،الوحدە الوثائقیە ،رقم الملف ( ،)٣٢١١٢ /١٦٥رقم الوثیقە ( ،)١٨سیادە وزیر المالیە المحترم، التاریخ .١٩٥٩ / ٧ / ٢٢ -٨دارالکتب والوثائق ،الوحدە الوثائقیە ،رقم الملف ( ،)٣٢١١٢ /١٦٥رقم الوثیقە ( ،)٢٢سیادە وزیر المالیە المحترم ،التاریخ .١٩٦٠ / ٦ /٢١ -٩دارالکتب والوثائق (بغداد) ،الوحدە الوثائقیە ،رقم الملف ( ،)٣٢١١٢ /١٦٥رقم الوثیقە ( ،)٧٩وزارە الداخلیە (الجمعیات)، الموچوع /توزیع المناێب االداریە لنادی االرتقاء الکردی ،العدد (.١٩٦٠ /٩/٣٠ ،)٢٨ -١٠دارالکتب والوثائق (بغداد) ،الوحدە الوپائقیە ،رقم الملف ( ،)٣٢١١٢ /١٦٥مستعجل ،متصرفیە لواء بغداد ،الموچوع /نادی االرتقاء الکردی ،مدیریە الداخلیە العامە ،الرقم (م ج ،)٩٤٠ /التاریخ .١٩٦٤ /٦ /١٣ -١١دارالکتب والوثائق (بغداد) ،الوحدە الوثائقیە ،رقم الملف (،)٣٢٠٥٠ /٩٩٢١الی امانە العاصمە ،م /عنوان نادی االرتقاء الکردی ،وزارە الداخلیە ،مدیریە الداخلیە العامە ،شعبە الجمعیات،الرقم (م.م ،)١١٢٥/التاریخ .١٩٦٤ /٧/٢ دووەم /نامەی زانکۆیی باڵونەکراوە بەزمانی عەرەبی: -١گارق یونس عزیز السراج ،جمیل المدفعی و دورە فی السیاسە العراقیە ،١٩٥٨ – ١٨٩٠رسالە ماجستیر غیر منشورە، (جامعە بغداد.١٩٩١ : سێیەم /کتێب بەزمانی کوردی: -١ئازاد عوبێد ساڵح،ڕۆڵی سیاسی و کارگێڕی و ڕووناکبیریی مەعرووف جیاووک (،١٩٥٨ -١٨٨٥ھەولێر.)٢٠١٢ : -٢ئازاد عوبێد ساڵح ،سەرجەمی بەرھەمی مەعرووف جیاووک ،بنکەی ژیین( ،سلێمانی.)٢٠١١ : -٣ئەحمەد باوەڕ ،دۆزی کورد لەپەیوەندیەکانی عێراق -ئێراندا ،١٩٤٧ - ١٩٣٧سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کوردستان( ،سلێمانی.)٢٠١٠ : ساڵی چوارهم
68
16
-٤ئەحمەد حەمەد ئەمین ئۆمەر ،ئەندامە کوردەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە ڕۆژگاری پاشایەتی دا -١٩٢٥ ١٩٥٨و(ھەولێر.)٢٠٠٧ : -٥ئەحمەد موختار جاف ،دیوانی ئەحمەد موختارجاف ،ئامادەکردن و لێکدانەوە و پێشەکی بۆ نووسینی ،عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ ،بەکۆششی :ئەفراسیاب ئەحمەد موختار جاف( ،بەغدا.)١٩٨٦ : -٦پیرەمێرد ،سەرجەمی شیعرەکانی پیرەمێرد ،دیوانی پیرە مێرد ،ب ،١کۆکردنەوی :..فائق ھوشیار و ئەوانی دی، (بەغدا.)١٩٩٠ : -٧تارق جامباز ،حزبی ھیوا لە لیوای ھەولێر ،چ ( ،١ھەولێر.)٢٠٠٥ : -٨جەمال خەزنەدار ،ڕابەری ڕۆژنامەگەریی کوردی( ،بەغدا.)١٩٧٣ : -٩حەمە کەریم ھەورامی ،ئەدەبی منااڵنی کورد ،چ( ،١ھەولێر.)٢٠٠٥ : -١٠دڵشاد مەحموود عەبدولڕەحمان ،ئیسماعیل حەققی شاوەیس ،١٩٧٦ – ١٨٩٤دکتۆر کەمال مەزھەر ئەحمەد پێشەکی بۆ نووسیوە( ،ھەولێر.)٢٠٠٤ : -١١سەالم ،دیوانی سەالم ،ئا :ئومێد کاکە ڕەش ،چ ،٢چاپخانەی (الحوادث)( ،بەغدا.)١٩٩٠ : -٩شاکر فەتاح ،خەباتی ڕۆشنبیران( ،بەغدا.)١٩٨٤ : -١٠شاکر فەتاح ،ئاوێنەی ژینم ،یاداشتەکانی شاکر فەتاح ،کۆکردنەوە و ڕێکخستنی :ئەحمەد سەید عەلی بەرزنجی، کتێبی یەکەم( ،ھەولێر.)٢٠٠٣ : -١١شێخ نوری شێخ ساڵح ،دیوانی شێخ نووری شێخ ساڵح ،ئازاد عەبدولواحید ،کۆی کردوەتەوە و ساغیکردوەتەوە و لەسەری نووسیوە ،دەزگای ڕۆشنبیری و باڵو کردنەوەی کوردی ،ب ،١ب ( ،٢بەغدا.)١٩٨٩ : -١٢عەالئەدین سەجادی ،مێژووی ڕاپەڕینی کورد ،چ( ،٢شاری کورد.)١٩٩٦: -١٣کەمال مەزھەر ئەحمەد ،تێگەیشتنی ڕاستی و شوێنی لەڕۆژنامەنووسی کوردیدا( ،بەغدا.)١٩٧٨ : -١٤کەمال مەزھەر ئەحمەد ،چەند الپەڕەیەک لەمێژووی گەلی کورد ،ب ،٢ئا :عەبدوڵاڵ زەنگەنە( ،ھەولێر)٢٠٠١ : -١٥کەریم بەگی فەتاح بەگی جاف ،تاریخی جاف ،لێکۆڵینەوەی دکتۆر حەسەن جاف ،پێشەکی :محەمەد عەلی قەرەداغی( ،بەغدا.)١٩٩٥ : -١٦مارف خەزنەدار ،مێژووی ئەدەبی کوردی ،ب ،١٩٧٥ - ١٩٤٥ ،٦چاپخانەی ئاراس( ،ھەولێر.)٢٠١٠: -١٧مارف خەزنەدار ،ڕۆژگاری من (یادداشت) ،دروست بوون ،١٩٦٠ – ١٩٤٩ب ( ،٢ھەولێر.)٢٠٠٩ : -١٨مستەفا نەریمان ،ببلۆگرافیای کتێبی کوردی ،١٩٧٥ -١٧٨٧کۆڕی زانیاری کورد( ،بەغدا.)١٩٧٧: -١٩مستەفا نەریمان ،بیرەوەریەکانی ژیانم ،دەزگای ڕۆشنبیری و باڵو کردنەوی کوردی( ،بەغدا.)١٩٩٤ : - ٢٠مستەفا نەریمان ،یانەی سەرکەوتنی کوردان ،١٩٦٢ -١٩٣٠ئا :ئازاد ھیدایەت دەلۆ( ،کەرکووک.)٢٠٠٦ : -٢١مەسعود محەمەد ،گەشتی ژیانم( ،ستۆکھۆڵم.)١٩٩٢ : -٢٢ھیمدادی حوسێن،ڕۆژنامەوانی کوردی ،گۆڤاری ھیوا ،١٩٦٣ -١٩٥٧ب( ،١ھەولێر.)٢٠١٠ : ساڵی چوارهم
16
69
-٢٣ڕاپەڕینەکانی بارزان لە بەڵگەنامە نھێنییەکانی ھەردوو حکومەتی فەرەنسا و بەریتانیادا ،١٩٤٩ -١٩٣١وەرگێڕانی: لە فەرەنسیەوە :دکتۆر نەجاتی عەبدوڵاڵ ،ب( ،١ھەولێر.)٢٠١٠ : چوارەم /کتێب بەزمانی عەرەبی: -١جبار محمد جباری ،تاریخ الێحافە الکردیە فی العراق( ،بغداد.)١٩٧٥ : -٢جمال بابان ،اعالم الکرد ،ج ،١ص ( ،٢اربیل.)٢٠١٢ : -٣جمال بابان ،اعالم الکرد ،ج ،٢ص ( ،٢اربیل.)٢٠١٢ : -٤جمال بابان ،مژکرات علی کمال عبدالرحمن ( ،١٩٩٨ -١٩٠٠بغداد.)٢٠٠١ : -٥سروە اسعد ێابر ،کوردستان الجنوبیە ١٩٣٩ - ١٩٢٦دراسە تاریخیە -سیاسیە( ،السلیمانیە.)٢٠٠٦ : -٦عبدالرزاق الحسنی ،تاریخ الوزارات العراقیە ،ج ،٣ص ،٧دار الشۆون الپقافیە العامە(،بغداد.)١٩٨٨ : -٧عبدالرزاق الحسنی ،تاریخ الوزارات العراقیە ،ج ،٦ص ،٧دار الشۆون الپقافیە العامە(،بغداد.)١٩٨٨ : -٨عبد الرزاق الحسنی ،تاریخ الوزارات العراقیە ،ج ،٩ص ،٧دار الشۆون الپقافیە العامە (بغداد.)١٩٨٨ : -٩عبد الرزاق الحسنی ،تاریخ االحزاب السیاسیە العراقیە ،دراسە تاریخیە عن االحزاب السیاسیە التی تکونت فی العراق بین العامین ( ،١٩٥٨-١٩١٨بیروت.)٢٠١٣ : -١٠عبدالفتاح علی البوتانی ،الحیاە الحزبیە فی الموصل ( ،١٩٥٨ – ١٩٢٦اربیل.)٢٠٠٣ : -١١عزیز حسن البارزانی ،الحرکە القومیە الکردیە فی کوردستان العراق (،١٩٤٥ - ١٩٣٩اربیل.)٢٠٠٢ : -١٢غانم محمد حفو و عبدالفتاح علی البوتانی ،الکورد واالحداپ الوگنیە فی العراق خالل العهد الملکی ١٩٢١ ( ،١٩٥٨دھوک.)٢٠٠٥ : -١٣فاچل البراک ،مێگفی البرزانی االسگورە و الحقیقە( ،بغداد.)١٩٨٩ : -١٤قدری جان ،قێێ ومقاالت ،شعر ،ترجمە ،جمع و اعداد :دالور زنگی ،ترجمە :ھورامی یزدی -دالور زنگی ،تقدیم: الدکتور :معروف خزندار( ،اربیل.)٢٠٠١ : -١٥قیس جواد الغریری ،رشید عالی الگیالنی و دورە فی السیاسە العراقیە ،١٩٦٥ -١٨٩٢منشورات مکتبە الیقچە العربیە( ،بغداد :بال). -١٦کونی رەش ،جمعیە خویبون ١٩٢٧و وقائع پورە ارارات ،١٩٣٠مراجعە :عبد الفتاح البوتانی( ،اربیل.)٢ ٠٠٠: -١٧محمد علی الێویرکی ،معجم اعالم الکرد فی التاریخ االسالمی و العێر الحدیپ( ،السلیمانیە.)٢٠٠٦ : -١٨مسعود البارزانی ،الحرکە التحرریە الکردیە ( ،١٩٤٥ - ١٩٤٣کردستان.)١٩٨٦ : -١٩مسعود محمد و دورە السیاسی فی العراق ،١٩٦٨ -١٩١٩دراسە تاریخیە ،مراجعە :الدکتور کمال مڤھر احمد، (بغداد.)٢٠٠٨ : پێنجەم /کتێب بە زمانی فارسی: ساڵی چوارهم
70
16
-١خسرو معتچد ،تنش بزرگ ،روابگ خارجی ایران در دوران رچا شاە از ،١٣٢٠ -١٣٠٠چ( ،١تھران.)١٣٧٧ : شەشەم /گۆڤارەکان بە زمانی کوردی: -١ئیبراھیم باجەاڵن ،ڕزگارکردنی شێخ مەحموودی نەمر لە یاداشتەکانی دەروێش حسێن دا ساڵی ،١٩٤١ڕۆشنبیری نوێ (گۆڤار) ،ژمارە ( ،)١٢١ئاداری .١٩٨٩ -٢ئەحمەد باوەڕ ،شەڕی ئاوباریک و ستراتیجیەتی بەریتانیای گەورە لەکوردستاندا ،کاروان (گۆڤار) ،ژمارە (،)١٢ خوولی ڕاپەڕین( ،ھەولێر.)١٩٩٤ : -٣غەفوور ڕەشید دارا غا ،یانەی سەرکەوتنی کوردان لە چەند دێڕێکدا ،گۆڤاری دەنگی مامۆستا ،ژمارە ( ،)١حوزەیران و تەمووزی .١٩٧٢ -٤موکەرەم تاڵەبانی ،شەڕی ئاوباریک بۆچ شکستی ھێنا ،ڕەنگین (گۆڤار) ،ژمارە ( ،)٦٨ساڵی .١٩٩٤ -٥گۆڤاری گەالوێژ ،ژمارە ( )٣ساڵی ( )٥مارتی .١٩٤٤ -٦گۆڤاری گەالوێژ ،ژمارە ( ،)٤ساڵی ( ،)٦نیسانی .١٩٤٥ حەوتەم /گۆڤارەکان بە زمانی عەرەبی: -١عبدالفتاح البوتانی ،نادی االرتقاء الکورد وموقف الحکومات العراقیە من نشاطاتە ،دھوک (مجلە) العدد (،)٢٦ نیسان .٢٠٠٥ ھەشتەم /ڕۆژنامە بەزمانی کوردی: -١ئەحمەد باوەڕ ،مامۆستا و ئەدیبی کورد خەڵەف شەوقی ،١٩٣٩ – ١٨٩٨ھاوکاری (ڕۆژنامە) ،ژمارە (،)١١٩٣ .١٩٩٠ / ٧ /١٢ نۆیەم /ڕۆژنامە بەزمانی عەرەبی: -١ابراھیم باجالن ،ژکری مرور خمسین عاما علی تاسیس نادی االرتقاء الکردی ،العراق (جریدە).١٩٨٠ / ٥ /٢٦ ، دەیەم /دیدەنی: -١دیدەنی لەگەڵ شێخ عاسی کوڕی شێخ وەھابی کوڕی شێخ حەمیدی تاڵەبانی لە دایک بووی ساڵی (١١/٢٨ – ١٩٣٢ )٢٠١٤ /لە ناوچەی (بنکورە) ی سەربەشاری خانەقین ،کەالر ،پێنج شەمە.٢٠١٣ / ٩ / ١٩ ، -٢دیدەنی لەگەڵ نووسەرو پارێزەر کامیل ژیر ،پێنج شەمە .٢٠١٣ /١ /٣٠
ساڵی چوارهم
16
71
ساڵی چوارهم
72
16
کۆژانی کۆمەڵ لە ئاوێنەی ئەڵوەندا لێکۆڵینەوەیەکی رەخنەییە لەبارەی رۆمانی (ئەڵوەن)ی ئەحالم مەنسوور مەهاباد قەرەداغی ساڵی چوارهم
16
73
ساڵی چوارهم
74
16
پێشەکی: ئەڵوەن رۆمانێکی ٢٠٦الپەڕەیی قەوارە گەورەیە ،ئەحالم مەنسوور نووسیویەتی، چاپکراوی ساڵی ٢٠٠٤ی دەزگای چاپ و پەخشی (ئاراس)ە .لە کۆتایی ڕۆمانەکەدا نووسەر مێژووی ١٩٨٠-١٩٧٩ی نووسیووە ،کە دەکاتە ساڵی دەستپێکردن تا تەواوکردنی ڕۆمانەکە ،ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ڕۆمانەکە بیست و چوار ساڵ بە دەستنووسیی ماوەتەوە و لەبەردەستی نووسەردا بووە بۆ دەسکاری و گۆڕانکاری ،لە ٢٠٠٤ڕۆمانەکە دەکەوێتە دەستی خوێنەران ،کە دەکاتە هەمان ساڵ کە هەمان دەزگای پەخش و چاپ، خەاڵتی بە نووسەر بە خشی لە سۆنگەی ئەزمووی ئەدەبی و پڕبەرهەمی نووسەر. ئەم لێکۆڵینەوە ئەدەبییە ،تاوتوێکردنێکی رۆمانی ئەڵوەنە لە گۆشەنیگایەکی فێمینیستانەوە ،چوون خوێندنەوەی ڕۆمانی ئەڵوەنی ئەحالم مەنسوور هەر لە الپەرەی یەکەمەوە و لە سۆنگەی گێڕەرەوە و شاکەسەکەیەوە ،کە هەردووک بە ڕادەیەک سەرنجڕاکێش و تایبەتن ،خۆیان دەبنە چاوساغ و رێڕۆشنکەرەوە لەبەردەمی رەخنەگردا کە بە گوزەری کۆمەڵناسیدا پیاسەکەی دەست پێبکات و چاویلکەیەکی فێمینیستانەشی لەچاو بێت ،چونکە لە هەر هەنگاوێکدا کە دەینات ،پێی لە رووداوێک هەڵدەکەوێت، جیاوازی جێندەر و کێشەی توخمبەندی لەبەرژەوەندی نێرێکی خۆسەپێنەر بەسەر مێدا، بەرجەستە دەکات. لەم لێکۆڵینەوەیەدا بە دوای وەاڵمی چەند پرسیارێکدا دەگەڕێین ،کە ئەمانەن: رۆمانی ئەڵوەن ،لە رووی هەڵسەنگاندن و بە پێوەرە رەخنەییەکانی ئەدەب ،دەچێتەبۆتەی چ جۆرێکی رۆمانەوە و ئاستی هونەری ئەم رۆمانە چەندە؟ ئەحالم مەنسوور ،بۆ چی مەبەستێک رۆمانی ئەڵوەنی نووسیووە و پەیامەکانی نێورۆمانەکە چین؟ هۆشیاری فێمینیستی نووسەر لە میانەی رۆمانی ئەڵوەنەوە چۆن دەردەکەوێت؟ساڵی چوارهم
16
75
بینای هونەری رۆمانی ئەڵوەن: وەک ر.م .ئەلبیریس دەڵێت( :رۆمان هونەرێکی جیهانییە ،مەبەستی جێگرتنەوەی شوێنی هەموو هونەرە ئەدەبییەکانە ).ئەمەش فراوانی دنیای رۆمان دەگەیەنێت ،کە هەموو ژانرەکانی ئەدەبی تێدا کۆدەبێتەوە و لە الیەن نووسەرەوە تێهەلکێشێکی هونەری 1 دەکرێت. رۆمان ژانرێکی ئەدەبی پڕ وردەکارییە و بە شێوەیەکی هونەری بینا دەکرێت .وەکچۆن بیناکردنی ماڵێک پێویستی بە بناغەیە ،بە دیوار و بە دەرگا و بە پەنجەرە و بنمیچ، جگە لەوانەش دەیان وردەکاری تری ناواخنی بیناکە تا بە کەڵکی تیاژیان بێت ،ئاواهیش بینای هونەری رۆمان پێویستی بە گشت ئەمانەیە بە کەرەستەی هونەریی و هەر یەک لەمانەش نەریت و پێوەری خۆی هەیە و نەخشەی پێویستە ،بە هەڕەمەکی بنیات نانرێت. بناغەی ڕۆمان ،یان ژێرخانی هونەری رۆمان بریتییە لە چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش و نائاسایی ،ئەو چیرۆکە یان زادەی خەیاڵ و فەنتازیای بااڵی نووسەرەکەیە ،یان ڕووداوی راستەقینەن و نووسەر دەیانخاتە بۆتەیەکی هونەری و لە رۆماندا شەکڵ دەگرێت .بە هەردوو بارەکەیدا ،نووسەری رۆمان پێویستی بە کۆمەڵێک کەرەستە و ئامرازی هونەری دەبێت بۆ بۆ ڕۆنانی بینای رۆمانەکە .چیرۆکێکی بەهێز و بەپێز ،بناغەی رۆمانێکی سەرکەوتووە ،کە لەناو ئەم چیرۆکەدا پێویستە ئەمانە هەبن: گێڕەرەوە Narrator شاکەس Protagonist دژەکانی شاکەس Antagonist کارەکتەرە مامناوەندییەکان Secondary Characters کارەکتەرە الوەکییەکان foil characters شوێن و کات Settingگێڕەرەوە؛ پێویستی بە ئامرازی جۆراوجۆرە بۆ باسکردنی رووداوەکان ،ناساندنی کارەکتەرەکان و پیشاندانی گرێکان و ئاماژەدان بە پێشهاتەکان و پەیامەکان .ئەو ئامرازانەش بریتین لە زمانێکی هونەری ،بەکارهێنانی شەپۆلی هۆش لە شێوەی مەنۆلۆگی ناوەکی ،فالشباگ ،خەیاڵ ،خەون و هەرچی شێوازێکی تری هەستەکانە بە هی شەشەمیشەوە. -1ل ،١٥تەکنیکی گێڕانەوە ،رێزان رەحمان خدر ساڵی چوارهم
76
16
شاکەس؛ پێویستە هەندێ سیفەتی تایبەتی تێدا بێت بیکاتە خاوەنی ئەو شایستەییەی ببێت بە کارەکتەری سەرەکی رۆمانێک .وەک چۆن لە ژیانی رۆژانەی مرۆڤدا هەموو کەسێک نابێتە جێگەی بایەخ و کەسایەتی تایبەت ،ئاواهیش لە رۆماندا بۆ ئەوەی کەسێک شاکەسی رۆمانەکە بێت ،پێویستە خاوەنی چەندین مەرج و سیفەتی کەسایەتی جیاهەڵکەوتوو بێت تا شایانی ئەوە بێت ببێتە جێگەی بایەخ و سەرنج ڕابکێشێت. دژەکانی شاکەس؛ ئەمانەش دەشێ کەسانی تر بن و پێویستە مەرج و هۆکاری تایبەتییان هەبێت بیانکات بە دوژمن و نەیاری شاکەس ،ئەگەر کەش و بارودۆخی سیاسی و کۆمەاڵیەتی و ئابووری بێت ،دیسانەوە بە هۆکاری تایبەت ئەم دۆخە دروست دەبێت کە دژایەتی شاکەسی رۆمانەکە بکەن. کارەکتەرە مامناوەندی و الوەکییەکان لە رۆماندا نابێت بە خۆرا لەوێ بن و بە بێ ئەرک وبێ مەبەست دانرابن ،پێویستەهەر یەکە و بۆ مەبەستی دیاریکراوی خۆی لەوێ بێت و ئەرکی پێسپێردرابێت. شوێن و کات گرنگی خۆیان هەیە و جوگرافیا و مێژووی ئەو نیشتیمانەن کە رۆماننووس یان خۆی دەیانخوڵقێنێت ،یانیش لە واقعەوە دەیانهێنێت. با بزانین ئەحالم مەنسوور چۆن لە رووی هونەر و دابونەریتی رۆماننوسینەوە رۆمانی ئەڵوەنی بنیات ناوە؟ لە الپەڕەی یەکەمی ڕۆمانی ئەڵوەنەوە و هەر لە دوو دێڕی یەکەم و دووەمییەوە گێڕەرەوەکەی دەناسین و بەوەیدا کە خەریکی گەڕانە بە نێو کتێبخانەکەیدا و هەموو کتێب و دەفتەر و گۆڤارەکانی ئەمسەر و ئەوسەر پێدەکات ،بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە رۆشنبیرە و بە گومانی زۆریش نووسەرێکە ،کە دەشێ گێڕەرەوە هەر خوودی نووسەر بێت .لە دێڕی سێیەمیدا بەهۆی ئەو وێنە کۆنەوە کە لە یەکێک لە کتێبەکانەوە دەکەوێتە خوارەوە کە وێنەی ژنێکە دەستی منداڵێکی هەشتسااڵنی گرتووە ،ئەو منداڵەش گێڕەرەوەی رۆمانەکەیە پێش بیست و چوار ساڵ گیراوە و ئەو وێنەیە دەیخاتە نێو دۆخی بیرهاتنەوەی رووداوگەلێکی کۆن کە لە شارێکدا و بە تایبەتیش لە گەڕەکەکەی ئەواندا ڕوویداوە ،ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە گێڕەوە و شاکەس هەردوکیان ئافرەتن، ئافرەتی ناو وێنەکە کە (ئامە ڕەش)ی ناوە و دایەنی منداڵەکە بووە .کەشی دەستپێک گومانی ئەوەش دروست دەکات کە نووسەر خۆی گێڕەرەوە بێت ،چوون زێدی گێڕەرەوە و نووسەریش هەمان شوێنی ڕووداوەکانی نێو ڕۆمانەکەیە ،کە شارۆچکەی خانەقینە. ساڵی چوارهم
16
77
دەروازەی ئەڵوەن: الپەڕەکانی سەرەتای رۆمانێک زۆر گرنگن و رۆماننووسی سەرکەوتوو ئەو مەرجانەی تیا رەچاو دەکات ،کە خوێنەر وابەستە بکات بە تێکستەکەیەوە .گێڕەرەوەی رۆمانەکە یان نووسەرەکەی ،دەیەوێت خوێنەر گیرۆدەی خۆی بکات و تا دوا دێڕ ئامادە بێت بە سوپاسەوە هاوهەنگاوی بێت .دەستپێکی ڕۆمانی ئەڵوەن و پەرەگرفەکانی سەرەتای هێندە سەرنجڕاکێش و زانیاریبەخشن بە تایبەت لە بارەی شاکەسی رۆمانەکەوە ،هەر لەو سەرەتایەوە خوێنەر ئاشنا دەکات بە کەسایەتییەکی نائاسایی ،کە چاوەڕێی ئەوەی لێدەکرێت ڕووداوخوڵقێن بێت و ڕووداوەکانیش سادە نەبن. گێڕەرەوە ئەو زانیاریانەی کە لەبارەی شاکەسەوە لە الپەڕەی یەکەمەوە دەیخاتە ڕوو زۆر وردە و هەندێکیان لەبارەی شێوەی و هەندێکی تریش لەبارەی ناوەڕۆکی یان سیفەتی کەسایەتی شاکەسەوەیە و بە هەردوو بارەکەدا کەسێکی نائاسایی و سەرنجڕاکێشمان پێدەناسێنێت .بڕوانە ئەم سیفەتانە: (ئامەڕەشی دایەنم بە میراتی لە باوکییەوە خووی تلیاککێشانی بۆ مابووەوە ...رەنگە تاقە میراتییەک لەباتی موڵک و ماڵ و ...ئەم خووەی بۆ بەجێهێشتبێت ).ل .٥ (بەرگێکی رەشی هەمیشەیی وەک پێست نووسابوو بە لەشییەوە ،ملیۆنێ گۆڕان لە ساتێکی مەستیدا لە روخساریدا دەردەکەوت ).ل .٦ (دەموچاوێکی خڕ ،گۆشتن ،دوو گلێنەی قاوەیی لەناو سپێنە زەردهەڵگەڕاوەکانیا مەلەوانییان دەکرد ،برژانگەکانی وەک فڵچەیەکی زۆربەکارهێنراوو سووای هونەرمەندێک، تەڵەکانی کورت کورت و هەڵوەریو بوون ).ل .٧ (نازانم چۆن باسی ملی بکەم ،ئەگەر بڵێم ملیی نەبوو ،ئەوا!!!) (قەڵەو ،دەنگناسک،، سنگی بەرز و چوارشانەبوو ،مەمکەکانی زۆر گەورە بوون ،ئەگەر لەسەر خۆیشی بڕۆشتایە هەر دەلەرانەوە )...ل .٧ هەر لە دەستپێکەوە چاوەڕوانی کردارگەلی نائاسایی لە گێڕەرەوەش دەکەین ،چونکە پەروەردەی دەستی ژنێکی تلیاککێشە کە دایەنی بووە و زۆرینەی کاتەکانی منداڵی لەگەڵ ئەودا بەسەر بردووە ،ئەگەرچی خۆی دایکێکی ئاسایی هەبووە .سەبارەت بە دایەنەکەی دەڵێت( :منیش وەک کوچکووچە دەکەوتمە دوای و کۆاڵن بە کۆاڵن لەگەڵیدا دەسوڕامەوە ).ل .٦بەم ڕستەیە خوێنەر وا لێدەکات بە تەواوی باوەڕ بە گێڕانەوەکانی بکات ،چونکە لەگەڵ شاکەسدا هەنگاو بە هەنگاو هەڵسوکەوتی کردووە و ئاگاداری تەواوی نهێنییەکانی ژیانیەتی( .بە شیری ئامەرەش پەروەردە بووم ،کاتێکیش تەمەنم ساڵی چوارهم
78
16
گەیشتە هەشت ساڵ هەموو رۆژێ پێی دەووتم :بچوو رووڵە ،ها بگرە ئەیە دوو عانە، بچوو ئەرا بازاڕ بێژە حەسەن تووتنچی دوو عانە جغارە ئارام بنیرد ،زوی بچوو ئیسە دووکانەگەی وەسد و چدەماڵ ،ئارامی بڕیاس ،ئەگەر قسەش کرد گوش مەتەکن ،زوی بەوە دویاوە ).ل .٧ئەمەیان یەکەمین گفتوگۆی نێو رۆمانەکەیە و بە شێوەزاری کوردی دەڤۆکی خانەقین دەیگێڕێتەوە ،ئەمەش لە الیەکەوە ڕادەی باوەڕپێکردن الی خوێنەر زۆر بڵند دەکاتەوە و لە الیەکی تریشەوە خوێنەر وا لێدەکات چاوەڕوانی ئەوە بێت تەواوی ئەو گفتوگۆیانەی داهاتووش بەو شێوەزارە بێت. ناسنامەی گێڕەرەوە: لە ڕۆماندا گێڕەرەوە زۆر گرنگە کارەکتەرێکی جیاواز ،جێی متمانە و زۆرزان بێت و پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ شاکەس و ڕووداوەکاندا هەبێت .چەندین شێواز و تەکنیکی گێڕانەوە هەیە و نووسەر هەوڵی ئەوە دەدات شێوازێکی تایبەت بە خۆی و تاڕادەیەک جیاواز لە نووسەری تر ،هەڵبژێرێت .لە ئەڵوەندا گێڕەرەوە منداڵە هەشت ساڵییەکەی ناو وێنەکەیە کە لە کتێبەکە کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامی گفتوگۆیەکی سەرەتاوە بۆمان دەردەکەوێت ناوی لەیالیە و لە وێنەکەدا هەشت ساڵە و لە کاتی دۆزینەوەی وێنەکەدا تەمەنی سیی و چوار ساڵە .کەواتە شێوازی گێڕانەوەکە راستەوخۆ نییە ،بەڵکو لە شێوەی شەپۆلی هۆش و گەڕانەوە بۆ سەردەمی زووتر لە رێگەی وەبیرهێنەرەوەیەک، کە وێنەکەیە .ئامرازەکانی هونەری سینەما فالشباک و شەپۆلی هۆش Stream of Consciousnessو خەوبینین ،دیالۆگی ناوەکی و مۆنۆلۆگ لەو تەکنیکانەن پەنایان بۆ براوە ،بۆ ئەنجامدانی کاری گێڕانەوە. چەند جۆرێ گێڕەرەوە و چەند جۆرێکی گۆشەنیگا یان بینین point of viewهەیە لە رۆمانی هونەرییدا ،گێرەرەوە هەیە ئەوەندەی شاکەس دەزانێت و بینینەکەی سنووردارە، هەیە کەمتر لە شاکەس دەزانێت و دیسانەوە بینینەکەی سنووردارە ،لەو دۆخانەدا رۆماننووس زیاتر لە دەنگێک بەکار دەبات بۆ گێڕانەوەی تەواوی رووداوەکان ،فرەدەنگی وەک تەکنیکێکی گێڕانەوە بەکارهێنانێکی بەرفراوانی هەیە لە رۆمانی رۆژئاواییدا .هەشە زۆرتر لە شاکەس و لە کەسە مامناوەندییەکانیش دەزانێت و دەسەاڵتی بەسەر تەواوی رووداوەکان هەیە و بینینەکەی بێسنوورە ،واتە هەموو شت دەبینێت و لە دواوەی هەموو رووداوەکانەوە ڕاوەستاوە و وێنەی گرتوون و پیشانیان دەدات ،ئەو جۆرەش پێی دەگووترێت «گێڕەرەوەی هەموشتزان» .وەک ستایلی گێڕانەوەش بە پێی تۆماشڤسکی ساڵی چوارهم
16
79
کە رەخنەگرێکی فۆرمالیستی رووسییە ،دوو جۆر هەیە ،کە یەکەمیان بابەتی و دووەمیان خوودییە .لە جۆری بابەتیدا گێڕەرەوە یان نووسەر ئاگاداری هەوو شتێکە ،تەنانەت بیرکردنەوە و خەیاڵ و باری دەروونی کارەکتەرەکانیش ،لە جۆری خوودیدا مەرج نییە 2 گێرەرەوە هەموو شت لەبارەی کەسایەتییەکانەوە بزانێت. لەیال لەم ڕۆمانەدا «گێڕەرەوەی هەموشتزانە»؛ ستایلی بابەتی لە گێڕانەوەدا بەکار دەبات و بە راناوی کەسی یەکەمی لکاو ئەو ڕووداوانە دەگێڕێتەوە کە خۆی تێیدا راستەوخۆ بەشدارە و ،ئەوانەشی سەبارەت بە شاکەسە(ئامە رەش) و کارەکتەرە مامناوەندییەکانی ترە و ناراستەوخۆ ئاگاداریانە ،بە ڕاناوی کەسی دووەمی تاک (ئەو) دەیانگێڕێتەوە .نمونەی هاتنەگۆ بە ڕاناوی کەسی یەکەم (من): (هەموو رۆژێ سەر لە بەیانی ،بە پێی پەتی ڕام دەکرد و دەچوومە الی حەسەن تووتنچی) ل.٨ نموونەی باسکردن بە ڕاناوی کەسی سێیەم (ئەو): (گەلێ جار دەمبینی بە کزیی دانیشتووە و دوو عانەکەیشی نییە ،هەر کە بەم شێوەیە دەمبینی لە سێ عانە لە خەرجییەکەی خۆم بێ ئەوەی پێم بڵێ دەچووم جغارەکەم بۆ دەکڕی ،لە بنی باخەڵەمدا دەمشاردەوە ،هەر کە چاوی پێم دەکەوت دەیووت :پات سوزیایە ،دایکت نەکوشتەد؟ نەووت ئەڕا وەپای پەتی چیدەسە دەشت؟) ل .١٠ لە ڕۆمانی ئەڵوەندا ،گێڕەرەوە دوو جۆر زمان بەکار دەبات ،زمانی گەورەیی کە کوردییەکی سۆرانی ستانداردە ،زمانی منداڵیی ،کە شێوەزاری کەڵهوڕییە کە دانیشتوانی خانەقین و هەندێ ناوچەی دەوروبەری پێی دەدوێن .هەندێ دێڕ و گفتوگۆشی تێدایە بە تورکمانییە و لە پەراوێزدا ماناکەی کراوە بە کوردی .ئەم ئاڵوگۆرە لە زمانی گێڕانەوە و گفتوگۆکاندا دەریدەخات ،گێڕەرەوە گەر خودی نووسەریش نەبێت ،ئەحالم مەنسوور یادگای خۆی پێبەخشیووە و ئازادی کردووە بە شێوازی ئەو بچێتە ناو کوچەو و کۆاڵنەکانی خانەقینەوە و ڕووداوەکان بەوپەڕی سەلیقەوە بگێڕێتەوە« .گێڕانەوە نابێت بە رۆمان ،تا بە زمان بەرجەستە نەکرێت ،جا رووداوەکان خەیاڵی بن یان راستی». -2توماشفسکی ،ل ١٣٢ -3سرد االخر ،ل٤٥
ساڵی چوارهم
80
16
چنینی چیرۆک لە ئەڵوەندا: چنینی چیرۆکی سەرەکی Plotلە ڕۆماندا شتێکی ئاسان و سادە نییە ،تەکنیکی خۆی هەیە و تاکتیکی نووسەرانەی پێویستە بۆ ئەوەی گرێ بە گرێ و هەنگاو بە هەنگاو ڕووداوەکان بناسێندرێن Expositionئینجا هێدی هێدی رووداوەکان هەڵبکشێن Complicationsو بگەنە لوتکە Climaxو دواتریش هێدی هێدی دابکشێن و ئەنجام Resolutionبە دەستەوە بدەن و کۆتاییەکی داخراو یان کراوەیان بۆ 4 دروست بکرێت. شاکەس ( protagonistپرۆتاگۆنیست) لە رۆماندا پێویستە بەرهەڵستکار( antagonistئەنتاگۆنیست)ی هەبێت ،چەندین هاودژی هەبێت کە سیفەتەکانیان پێچەوانەی ئەو بێت ،ئەم ئامانجێکی هەبێت بۆی تێبکۆشێ و دژەکانی بەربەستی بۆ دروست بکەن و بەرهەڵستی هەنگاوەکانی بکەن .دژەکان ،کەسی ئاسایی یان نائاسایی بن ،دەشێ بەرهەڵستکاری شاکەس بارودۆخی ئابووری بێت ،یان کۆمەاڵیەتی و کولتووری و وە یان ژینگە و سروشت دژایەتی بکەن ،گرنگ ئەوەیە چەندین وێستگەی گرنگ هەبێت ڕێ لە شاکەس بگرێت بگات بە ئامانج ،یان کێشە و بەربەستی گەورە و مەترسیداری بۆ دروست بکات. ئەحالم مەنسوور لە چنینی چیرۆکی سەرەکی ئەڵوەندا شارەزایانە ئەم کارانەی کردووە. ئامەڕەش شاکەسە و ژنێکە چەندین سیفەتی کەسێتی دژبەیەکی هەیە ،تلیاککێشە، بەاڵم هاوکات ژنێکی هەقخواز و هەقبێژە ،لەکاتی بەنگکێشاندا ئالوودە و مەستە ،بەاڵم چاونەترس و قسەلەروویشە و جێی باوەڕی زۆرینەی ژنانی خانەقینە و نهێنی تەواوی خەڵکەکەی لە الیە بە تایبەت ئافرەتانی بەر زەبروزەنگکەوتوو ،چەوساوە و زەوتکراو و ئەتککراوی گەڕەکەکە و شارەکە .تەنانەت هەندێ لە پیاوەکانیش متمانەی پێدەکەن و نهێنی خۆیانی ال باس دەکەن .ئامە مێرد بۆ بێوەژنان دەدۆزێتەوە و ژن بۆ پیاوانی ژن مردوو دەدۆزێتەوە .پەردەی کچانی دەستدرێژیلێکراو چاک دەکاتەوە و زۆڵەکانیان لە بار دەبات یان بە نهێنییەوە دەبێتە مامانیان و دواتر کۆرپەکانیان دەداتە ئەو مااڵنەی کە منداڵیان نابێت.
Drama, Exploring Literature, P71-4 ساڵی چوارهم
16
81
لەو شارەدا چەندین کوڕوکچی ناسنامەون هەیە و تەنها ئامەرەش دەزانێ کێ منداڵی کێیە و کێ منداڵی کێ نییە .بەهۆی ئەم سیفەتانەوە ،ئامە رەش دۆست و دوژمنی زۆرە، ئەوانەی بۆ چارەسەری کێشەکانیان ڕوو لە ئامە دەکەن خۆشیان دەوێ ،بە تایبەتی ژنان ،بەاڵم ژنانێکیش رقیان لە ئامەیە و دەترسن ژن بۆ مێردەکانیان بێنێت .پیاوانێ خۆشیان دەوێت و داوای لێدەکەن بە دولبەرەکانیان بگەیەنێت ،پیاوانێکیش رقیان لێیەتی چوونکە نهێنی تاوانەکانیان دەزانێ بە تایبەتی کە تاوانی دەستدرێژیکردنە سەر ژنانە و پەیوەندیدارە بەو مندااڵنەی کە لە پەیوەندییە نادروستەکانیانەوە دروست بوون. ئەم دۆخانە ملمالنێخولقێنن و لە بەرژەوەندی رۆمانەکەدا وەک ئەنتاگۆنیست دژایەتی شاکەس (پرۆتاگۆنیست) دەکەن. کات و شوێن لە رۆمانی ئەڵوەندا: رۆمان خۆی بە تەنیا نیشتیمانێکی پڕ لە هاواڵتییە ،نووسەردەیخولقێنێت .نیشتیمانیش پێویستە مێژووی هەبێت و جوگرافیای هەبێت .رۆمان چونکە تەکەز دەکاتە سەر هەندێ لە رووداوەکانی ئەو نیشتیمانە ،بۆیە جوگرافیا و مێژووەکەشی دیاریکراو دەبێت .واتە شوێن و کات لە رۆماندا پێویستە دیار بن و سنوورەکانیان بناسرێت .ناوی رۆمانەکە ئەڵوەنە ،لەمەوە جوگرافیای رۆمانەکە بەبێ خوێندنەوەشی دەزانرێت و دەناسرێتەوە کە خانەقینە .پانتایی ناوەندی شاری خانەقین و دەوروبەری رووداوەکانی ئەم رۆمانەیان لە خۆیان گرتووە ،بەاڵم چڕبوونەوەی سەرنج لەسەر گەڕەکێکە کە لەیال و ئامەرەشی تێدا ژیاوە و ماڵ بە ماڵی ئەو گەڕەکە بە ژن و پیاوەوە ،بە کچ و کوڕەوە ،خاوەنی چەندین رووداون و کارەکتەرەکانیان پێکەوە لە پەیوەندی و ملمالنێدان و لە شێوەی چیرۆکی الوەکی و پەیوەندیدار بە تەوەری سەرەکی چیرۆکەکەوە کە لە دەوری شاکەسدا دەسورێنەوە ،چنراون. کات :پەنجاکانی سەدەی بیستەمە .کەشی رۆمانەکە و پەیوەندییە کۆمەاڵیەتییەکان و بارودۆخی دەروونی کارەکتەرەکان و گفتوگۆ ناوەکی و دەرەکییەکان ،قۆناغی دەرەبەگایەتیی کۆمەڵگەی کوردستان دەردەبڕن .لە رێگەی کارەکتەری حەسەن ئاغاو و رەفتارەکانییەوە دەخرێنە ڕوو ،ئاغا بە تەواوی دەسەاڵتی خۆسەپینەرانەی دەردەکەوێت و چەندین ئافرەت ئەتک دەکات و چەندین پیاو ناچار دەکات قوربانییەکانی دەستی مارە بکەن و ئەو مندااڵنە بەخێو بکەن کە لە تۆوی ئاغا دروست بوون و ددانیان پێدا نانێت. لە قوربانییەکانی ئاغا هەن خۆیان دەکوژن و هەن دەکوژرێن .لە کۆتایی رۆمانەکەدا ساڵی چوارهم
82
16
باسی شۆڕشی ١٤ی تەمووز دەکرێت کە کۆتایی بە دەسەاڵتی ئاغاکان دێنێ و زەوی دابەشی جوتیاران دەکات ،ئەمەش وا دەگەیەنێت کاتی رۆمانەکە لە سەرەتای دەیەی پەنجای سەدەی بیست دەست پێدەکات و تا کۆتایی ئەو دەیەیە بەردەوامە. کێشەکانی ناو ئەڵوەن: لە رۆمانی ئەڵوەندا ،کێشەکان بە سێ جۆر دەردەکەون: یەکەم :کێشەی چینایەتی ،ملمالنێی نێوان هەژار و دەوڵەمەند ،ئاغا و بندەستەکانیەتی. دووەم :کێشەی جێندەری ،ملمالنێی نێوان پیاو و ژن. سێیەم :کێشەی کولتووری ،ملمالنیی نێوان رۆشنبیر و ناڕۆشنبیر ،ملمالنێی نەوەکان لە نێوان کچ و دایک و کوڕ و باوک ،کێشەی نێوان باوەڕدار و بێباوەڕ ،مەزهەبی و نامەزهەبی. سەبارەت بە کێشەی چینایەتی ،نووسەر لە رێگەی وەسفی کارەکتەرەکان و هەڵسوکەوت و گفتوگۆکانیانەوە ،وەک وێنەکێشێکی دەروونناس بە وردی ملمالنێ ناوەکییەکان و دەرەکییەکانی وێنەکێشاوە .لە دیمەنێکی چوونە قەبرستانی نەجەف و زیارەتکردنی ئیمامەکان ،بە جوانی کێشەی باوەڕداری و مەزهەبی وێنەکێشاوە ،بەاڵم کێشەی جێندەری لە ناو رۆمانەکەدا زەقترین و بەرجەستەترینە و دەتوانین لە ناو هەموو رووداوەکاندا هەستی پێبکەین .بە پێی ئەوەی هەردوو گێڕەرەوە و شاکەس ئافرەتن و هەردووکیان باوەڕیان بە ئایین و ئەفسانەکان نییە و هەقبێژ و هەقخوازن ،بە شێوەیەک کێشەکان خراونەتە ڕوو کە دیدگایەکی فێمینیستانەی تیا هەست پێدەکریت کە نێری دەسەاڵتسەپێن وەک بوونەوەرێکی نائاسایی بخاتە ڕوو کە ناهەقی دەکات و دەچەوسێنێتەوە ،چەوسێنراوەکانیش یان دایک یان هاوسەر یان دولبەر و یان کچانی بەر زەبرکەوتوو و ئەتککراون .چەوسێنەرەکان و چەوساوەکان لەم ڕۆمانەدا هەردووکیان بە مەبەستەوە لە الیەن نووسەرەوە وەک دۆخی نائاسایی خراونەتەڕوو ،لە میانەی کۆمینتەکانی گێڕەرەوە لە دۆخی گەورەییدا ،واتە نووسەر خۆی ،بیروبڕوایەکی دژبوون بەو نادادپەروەرییە و نارازیبوون بەو دۆخە ،بە بەرجەستەیی دیارە ،بەاڵم ئەم نارازیبوونە لە شێوەی دروشمی زەق دەرنەبڕدراون ،بەڵکو سیمبولئامیزانە بە زمانێکی هونەری وەک ئاماژەی پەیامئامێز هەستیان پێدەکرێت « .رۆمانی نوێ ،دەیەوێ گوزارە لە پەیوەندییە کۆمەاڵیەتییەکان بکات ،یان هەوڵ دەدات بەشدار بێت لە دروستکردنی پەیوەندی نوێ ،ئەمەش لە هۆشیارییەکی جوانیناسانەوە هەڵیدەقوڵێنێ کە سنووری هۆشیاری ساڵی چوارهم
16
83
ئاسایی تێدەپەڕێنێت و دەیگەیەنێتە ئاسۆی نوێ ،بۆیە ئەرکی رۆمانی نوێ ئەوە نییە وەعز و تەلقین و رێنومایی بدات ،بەڵکو بەرجەستەکردنی ڕوانینێکی هونەرییە ،واتە لێکدانەوەیەکی هونەرییە بۆ جیهان ،هەروەها بینین و دۆزینەوەی نوێیە بۆ پەیوەندییە شاراوەکان ،کە لە میانەی ئەم دۆزینەوانەوە ،چێژ دەخوڵقێت و راکێشان و تامەزرۆیی 5 دروست دەبێت». باکگراوندی پەروردەیی کارەکتەرەکان: یەکێک لە سەیرترین شتی رۆمانی ئەڵوەن جنێوەکانە کە کەرەکتەرە جۆربەجۆرەکان بە یەکتری دەدەن و لە رێگەی ئەو جنێوانەوە باکگراوندی رۆشنبیری و پەروەردەیی کەسەکانی نێو ئەو رۆمانە و ئەو سەردەمە مێژووییەشمان بۆ دەردەکەوێت کە پەنجاکانی سەدەی رابردووە. نووسەری ئەم ڕۆمانە زۆر بوێرانە و بە بێ ئەوەی یەک زەڕە سانسۆر لەسەر پیسترین جنیو کە ژنەکان بە یەکتری دەدەن لە شەڕی ناو گەڕەکدا ،یان پیاوەکان بە ژنەکانی دەدەن و یان پیاوەکان بە یەکتری دەدەن ،وەک خۆی نووسیوونی ،بۆیە دیمەنەکانی شەڕەکان بە بەرجەستەیی دەکەوێتە پێش چاوی خوێنەر و باوەڕپێکردنی خوێنەر بە گێڕەرەوە زیاد دەکات ،چونکە هەموو خوێنەریک دەزانێت جنێو بەشێکە لە کولتووری هەموو نەتەوەیەک و وەک چۆن لە واقعی کۆمەاڵیەتی ژیانی ئاساییدا هەیە ،پیویستە لە واقیعی کۆمەاڵیەتی ژیانی کەسەکانی ناو رۆمانیشدا هەبن .بۆ نموونە ئەم گفتوگۆ جنیوئامێزانە کە مشتێکی خەروارەکەن: (کچێ هەی کوسوو ،هەی گاندەر تۆ لەگەڵ کێدا شەڕ دەکەی ها؟ هەی قەحپە ئەگەر نازانی من تاووس خانی کچی عەبدواڵ خانی جوانڕۆم .تاوس خان نەبم گەر رسوات نەکەم ،گەر تاوس خان بم دەبێ شەواڵەگەد بکەمە عالەم ،تاووس خان نەبم ئیال کوست دڕنم )..ل .٢١ (گەواد ژنەگەم لە قاپی دەرنێچدە دەشت وەعەبا نوود ،توو لە کورە دیدەی؟ چوین چاوود کەفتە پی؟)ل.٣٦ (توش رەحمانی فاتە قەرە هەی حیز هەی هەی خوێڕی ،خۆ هەموو شار دەتناسن). ل .١٧ -5انماط الروایة ،ص ١٤ ساڵی چوارهم
84
16
پەند و ئیدیۆم و هەندێ دێڕی گۆرانی فۆلکلۆری ناوچەی خانەقین زۆر وەستایانە و لە جێی مەبەست دانراون و هەندێکیان بە زمانی تورکمانین .نووسەر مەبەستی بووە پێمان بڵێت خانەقین شارێکی فرەکلتوور و فرەزمان و فرەمەزهەبە .بۆ ئەوەی بە جوانی و وردی پەیوەندییە کۆمەاڵیەتییەکان و ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگەی ناو رۆمانەکە دەرببڕێت،خوازبێنی و شایی ،پرسە و چوونە سەرقەبران ،مەراسیمی منداڵبوون و ناولێنان و چوونە حەج ،چوونە مزگەوت ،چوونە حەمامی ژنان و هتدی لە رۆمانەکەدا دروست کردووە ،کە لە هەموویاندا رووداو دەخوڵقێنێ و لە میانەیانەوە الیەنی دەروونی و کۆمەاڵیەتی و رۆشنبیری کەسەکان پیشان دەدات. کۆژانی ژن لە ئەڵوەندا: نووسەری رۆمانی ئەڵوەن بە مەبەستەوە دەیان چیرۆکی الوەکی لە دەوروبەری چیرۆکە سەرەکییەکەوە چنیوە و لە هەمووشیاندا ژانی ژنێک دەردەبڕێت کە ستەمی جۆراوجۆری لێکراوە .لە نیو ئەوانەدا کچ هەیە دایکی ستەمی لێدەکات ،کچ هەیە مندااڵنی کۆمەاڵن ستەمی لیدەکەن ،ژن هەیە کارەکەرە و خاوەنماڵە دەوڵەمەندەکەی ستەمی لێدەکات و دەستدرێژی دەکاتە سەر ،ژن هەیە لەبەر نەداری ستەمی جۆراوجۆری لێدەکرێت ،ژن هەیە لەبەر ناچاری دەبێتە لەشفرۆش ،ژن هەیە لەبەر ئەوەی بە زۆر بە مێردێکی پیر دراوە پەیوەندی نهێنی لەگەڵ پیاوی تر دەکات و لە ئەنجامدا بە دەستی پیاوەکەی دەکوژرێت ،ژن هەیە بە دەستی کوڕەکەی دەکوژرێت ،ئیتر دەیان چیرۆکی الوەکی تێهەڵکێشێکی هونەری جوانیان بۆ کراوە و مەبەستیش لێیان بەرجەستەکردنی کۆژانی ژنانە. دەتوانین بە دڵنیاییەوە بێژین کە خوودی مەبەستی سەرەکی لە نووسینی رۆمانی ئەڵوەندا گەیاندنی ئەم ژانە و پەیامی یەکسانیخوازانەیە .ئامەرەش وەک شاکەسی رۆمانەکە پشتگیری هەموو ژنانی ستەملێکراو دەکات و هاوکارییان دەکات بۆ ئەوەی لە کێشەکانیان رزگاریان بکات ،ئەم کارە بۆ هەندێکیان سەردەگرێ و لە مردن و کوشتن رزگاریان دەبێت ،بەاڵم بۆ هەندێکیان سەرناگرێ و ئەنجامیان بە کوشتن و تراژیدیا کۆتایی دێت .لە کۆتایی رۆمانەکەدا ئامەرەشی شاکەس ،خۆیشی دەبێتە قوربانییەکی تری دەستی پیاوێک کە خۆیشی قوربانییەکی دەستی زۆردارێکە .مچە کە کوڕی دانپیانراوی حەسەن ئاغایە ئامە دەکوژێت. ساڵی چوارهم
16
85
پەیامی شیعرئامێزی رۆمانی ئەڵوەن: کۆتایی ڕۆمانەکە گیڕەرەوە دەگەڕێتەوە سەر وێنەکەی کە تەماشای دەکرد و بەهۆیەوە هەموو چیرۆک و رووداوەکانی وەیاد هاتەوە کە بە کوشتنی ئامە کۆتایی هات .وێنەکە دەدڕێنێ و شیعرێک دەنووسێت بۆ ئامەڕەش ،کە لە نیو ئەو شیعرەدا تەواوی کۆژانی ژن و پەیامی رۆمانەکە بەرجەستە دەکات .شیعرەکە دریژە ،لە چەند دێڕێکیدا بەم شێوەیە پەیامەکە دەخاتە ڕوو: ئامە ئامە مردی بۆ دواجار چاوەکانت لەیەک نا و ماڵیاواییت کرد ئەو جووتە چاوانەی هەمیشە ئارامگای منااڵنی زۆڵ و ئاوارە و بیوەژنان و دەربەدەر و کڵۆاڵن بوون.. ئەو چاوانەی بێئارام و بێ ئۆقرە بوون ئەو چاوانەی فرمێسکەکانی بووبوونە دەرمان و تەنیا برینی هەژارانی سارێژ دەکرد ئارام و دڵنەوایی پیدەبەخشین هێز و توانای باوەڕبەخۆهێنان و سەرکەوتنیانی پی دەبەخشین... .... بەهەشتی دڵت هەزاران هەزار داری خەمی تیا روابوو دڵت بەهەشتی هەژاران بوو ئاوارە و دەربەدەر بیوەژن و کچی هەڵخەڵەتاو ئامە دەتویست خوێنی دڵت بکەی بەو ئاوە ئەفسوناوییەی تاوانی تاوانباران بشواتەوە گوناهی گوناهباران راستکاتەوە هەموو دز و درۆزن و جەردە و قاچاخچی هەموو فێڵباز و خوێنمژ و ئاغا و دەرەبەگەکانیش بەو خوێنە پیرۆزەی دڵت رێگەی راست بگرن و لە خراپەکانیان دووریان بخەیتەوە ساڵی چوارهم
86
16
لە کۆتایی کۆتاییدا گێڕەرەوە کە دەکاتە نووسەر خۆی ،لەو پەڕی بێئومیدیدا شیعرەکەش دەدڕێنێت و وەک وێنەکە فڕێی دەدات و پەنا دەباتە بەر حەبێکی ئارامبەخش بۆ ئەوەی خەوی لێبکەوێت .ئەمەش وەک نارەزاییەک بەرامبەر بە کۆژانی ژنان ،بە نادادپەروەری کۆمەڵ و بە بەردەوامی ستەم .دەشکرێت وا لێک بدرێتەوە کە مەبەستی درێژەدان بێت بە خەباتی هەقخوازانەی رۆژانەی ژیانی ئامە رەش ،بەوەی ئەو خووگرتوو بە تلیاک بوو، ئەم خووگرتووە بە حەبی ئارامبەخش. دەرەنجام: لە وەاڵمی ئەو سێ پرسیارەی کە لە سەرەتای لێکۆڵینەوەکەدا کردمان و لە سۆنگەی تاوتوێی رۆمانەکە بە وردی ،دەتوانین ئەم خااڵنە وەک ئەنجام بخەینە روو: یەکەم :ئەحالم مەنسوور لە رۆمانی ئەڵوەندا ،پەیرەوی دابونەریتی رۆماننوسینی بە تەواوی شارەزاییەوە کردووە و ،ئەگەرچی ئەڵوەن ئەچێتە خانەی رۆمانێکی ریالیستی کۆمەاڵئەتییەوە بەاڵم فەنتازیای رۆماننووس کارا و سەرنجڕاکێش چیرۆکەکەی چنیووە، گرێگەلی دروستکردووە ،رووداوەکانی وەستایانە هەڵکشاندووە و بەدەم سەرسامکردنی خوێنەرەوە کێشەکانی تا چڵەپۆپە بردووە و هێدی هێدی داکشاوە و کۆتاییەکی تراژیدی بۆ دروست کردووە. دووەم :کێشەکانی جێندەر لە یەکەم وشە تا کۆتا وشەی رۆمانی ئەڵوەن بەرجەستەکراوە و بە دیدگایەکی رۆشنفکرانەی فێمینیستانە رووداوەکان لە الیەن گیڕەرەوە و شاکەسەوە خراوەتە ڕوو .هەردووکیان بە شێوازی خۆیان وەک تێکۆشەری رێگای دادپەروەری و یەکسانی کۆشش دەکەن و شاکەس ئەگەرچی دەبیتە قوربانی لەو تێکۆشانەدا ،بەاڵم لە پەیامی رۆمانەکەدا کە شیعرێکە ،بە زیندوێتی دەمێنێتەوە .گێڕەرەوەش ئەگەرچی لە کۆتاییدا نائومێدانە پەنا دەباتە بەر دەرمانی خەو بۆ ئەوەی لەو واقیعە دایببڕێت ،بەاڵم ئەوەشیان وەک جۆرێک نارەزایەتی لەو نادادپەروەرییە تۆمار دەکات. سێیەم :ئەحالم مەنسوور ،وەک ئەوەی لە کەسێتی خۆیدا ژنێکی بوێر بووە و لە نووسینەکانیدا بێدەربەستانە و ئازادانە رای خۆی دەربڕیوە ،لەم رۆمانەشدا مەبەستی بووە هاندەری بوێری و چاونەترسی ژنان بیت چ لە ژیان و چ لە نووسیندا .هەڵبژاردنی کارەکتەرێکی وەک ئامە هەقبێژ و هەقخواز ،نەترس و تێکۆشەر ،هەروەها هەڵبژاردنی ساڵی چوارهم
16
87
گێڕەرەوەیەک کە بە تەواوی ئازادییەوە هەموو نەوتراوەکان دەڵیت و نهێنییەکان ئاشکرا دەکات ،مەبەستێتی هانی ژن بدات خۆیان دەربڕن و لە هیچ سڵ نەکەنەوە. سەرچاوەکان
-
ئەحالم مەنسوور – ئەڵوەن -رۆمان -دەزگای چاپ و پەخشی ئاراس٢٠٠٤ -هەولێر. رێزان رەحمان خدر – تەکنیکی گێڕانەوە – یەکێتی نووسەرانی کورد ٢٠١٢ ،هەولێر. توماشفسکی – نظریە المنهج الشکلي -ترجمة ابراهیم الخطیب -موسسة االبحاث العربیة ١٩٨٢ -بیروت. صالح صالح – سرد االخر ،االنا و االخر عبر اللغە السردیة -المرکز الثقافي العربي ٢٠٠٣ -بیروت.
-د .شکري عزیز الماضي -انماط الروایة – عالم المعرفە.٢٠٠٨ -
.2010 ,Drama, Exploring literature, Sabis book Series.2010 ,Novel, Exploring literature, Sabis book Series -
ساڵی چوارهم
88
16
تۆێژینەوە دەربارەی: نهێنی بەردەکان الی ئافرەتان نوسینی:پەری حەمە میرزا حەمە شەفیق ڕاھێنەر لە بواری وەگەڕخستنی توانا شاراوەکانی مرۆڤ ھەلەبجەی شەھید
ساڵی چوارهم
16
89
ساڵی چوارهم
90
16
پیشەکی: ژیانی دونیا ئەوەیەکە بە پێنج ھەستەوەرەکەمان دەرکمان کردوە ,ئەوەیە کە بینیومانەو دەستمانلێداوەو چەشتومانەو بۆنمان کردوەو گوێمان لێبووە,مرۆڤ لە دایکبوونیەوە پەیوەستە بەو پێنج ھەستەوەرەوە وناتوانێت لێیان دەربازبێت. لەمێژوی کۆن ونوێی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا مرۆڤەکان بۆ مانەوەو دەسخستنی ژیاننێکی تەندروست و ئارام وێڕای سود وەرگرتن لە ھەستەوەرەکان پەنایان بردۆتە دەرەوەی ھەستەوەرەکانیان وجۆرەھا بابەت و شمەکیان تاقیکردۆتەوە. بوون بە گشتی دوو ڕووی ھەیە ھەستپێکراو ھەستپێنەکراو ئێمە دەزانین لە ڕێگای ھەستەوەرە کانمانەوە مامەڵە و کارلێک لەگەڵ جیھانی بینراو ھەستپێکراو دەکەین , ھەست بەبوونی جیھانی نەبینراویش دەکەین ,بەاڵم بێئاگا و خافاڵنە مامەڵە و کارلیکی لەگەلڕ دەکەین. ھەربۆیە کەسێک کە لە نادیارێک یاخود نەبینراوێک دەترسێت پەنا دەبات بۆ بەکارھینانی بینراوێک بۆ ڕێگە گرتن و خۆپاراستن. جەستەی مرۆڤ وھەموو دروستکراوەکانی نێو بوون ھەریەکە بۆ خۆیان شەپۆل و لەرینەوەی تایبەت بە خۆیان ھەیە ,ھەرلەو ڕێگایەشەوەیە ھەموان واتە مرۆڤ وبوونەوەر بەگشتی ئاوێزانی یەکتر دەبن وکاروکاردانەوەیان لەسەر یەکتر دەبێت. بەھۆی نەبوونی ھۆشیاری دەربارەی شێوازی کاریگەری و کارلێکی بەردەکان لەگەلڕ مرۆڤ ,بەکار ھێنانەکان بۆ ئەو بەردانە زیاتر بەفیڕۆدانی پارەو پولە و سودێکی ئەو تۆی لێوەرناگیرێت .ھەوڵدە دەین لەم تۆێژینەوە کورتەدا,ئاماژەیەک بە بەردە بەکار ھاتوەکان بەگشتی و کۆمەڵگای کوردی بەتایبەتی و ڕاست و دروستی شێوازی بەکار ھینانەکان بخەینە ڕوو.
ساڵی چوارهم
16
91
ئامانج و ڕۆڵی ئەم تویژینەوەیە .١وەک سەرچاوەیەک بەکار بھێنرێت بۆپڕکردنەوەی کەلینی نەبوونی تۆێژینەوەی مەیدانی و زانستی ,لەسەر کاریگەری بەردە پیرۆزەکان لەسەر جەستەو دەرونی مرۆڤ وبەتایبەتی الی ژنان. بۆ زانینی دۆخی ناوەوەی نھێنی ناو کۆمەڵگای کوردەواری و ئەو کارانەی .٢ ئافرەتان بە نھێنی لەناو خۆیاندا ئەنجامی دەدەن. ڕونکردنەوە و پێدانی زانیاری سەبارەت بە شێوازی بەکارھینان و مامەڵەکردن .٣ لەگەلڕ بەردە پیرۆزەکان. دەرخستنی ڕووی زانستی بەردەکان و پەیوەندی بە جیھانی نەبینراوەوە. .٤ خستنە ڕووی پەنابردنی ھاواڵتیانی کوردستان لەکاتی گرفتە دەرونی و .٥ جەستەیەکانیان بۆ چارەسەری نا باوی ناو کۆمەڵگا,لەکۆندا باو بووە ,بەاڵم ئێستا بە نھێنیەوە دەستی بۆ دەبرێت. مێژووی بەکار ھینانی بەردەکان لەدێر زەمانەوە مرۆڤ بەردی ناسیوە و بەکاری ھیناوە ,بەردەگران بەھاو بەنرخەکان کەپێیان دەڵێن (االحجار الکریمە) بەردە پیرۆزەکان ھەر لە کۆنەوە مرۆڤ ئاشنا بوەپێی و مامەڵەی جیاوازو تایبەتی لەگەڵدا کردوە و بۆ چەندین بوار بەکاری ھێناوە وەک و بوارەکانی: .١دروستکردنی کەل و پەل وەکو دەفر و چەقۆ و کردنی بەسەری ڕم و تیرو شمشێرەکانیانەوە چونکە ئەو بەردانە وەکو مادەی شوشەوان و پتەو تیژن ,بەکارھێنانیان لە ژیانە سەرەتاییەکانی مرۆڤدا,یەکێک بووە لە داھێنانە گرنگ و پڕبایەخی ئەوکاتە. .٢لەبەر دەگمەنی و ڕەنگە بریقەدار و جوانەکانیان وەکو شتێکی پیرۆز سەیرکراوە و ئەو ھەستەیانی لەال دروستکردون کە لەوانەیە ببێتە مایەی پاراستنیان و وەکو مادەیەکی سحر و جادو تەماشایان کردوە و بەکاریان ھێناوە. .٣بۆ ڕازاندنەوە و جوانکاری خانمان و پیاوان بەکار ھاتووە. .٤لەبری پارەو دراو وەکو شمەکێکی گرانبەھا مامەڵەو ئاڵوگۆڕیان پێوە کردوە و زۆربەی سەرۆک خێڵ و پاشاکانی جاران بەردە بەنرخەکانیان وەک خشڵێکی گرانبەھا بەکارھێناوە و بۆ ڕازاندنەوەی تاج و خۆیان و خێزانیان بەکاریان ھێناوە,بازرگانانیش بازرگانیان پێوە کردوە و دەستکەوت و سەرمایەی زۆریان بەھۆی بەردە گرانبەھاکانەوە دەستکەوتووە. ساڵی چوارهم
92
16
ھەروەھا لەچەندین بواری تردا بەکارھێنراوە ,بە گەشە کردن و بەرەو پێشچونی دانیشتوان و گەشەکردنی زانست و داھینانکاریەکانی مرۆڤ ,بەکارھێنانی بەردەکانیش کۆمەڵێک گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و زانست بوە ھۆی ئەوەی مرۆڤەکان بتوانن سودی زیاتر لە بەردەکان ببینن و لە چەندین بواردا بەکاریان بھێنن. ھەر بەردێکی بەنرخ کە درووست دەبێت چەندین ھەزار ساڵ تەواو دەکات ,ئینجا بەردێکی دەگمەن دروست دەبێت,ئێستا مرۆڤەکان بەھۆی دروستکردنی چەندین کێڵگەی بەرھەمھێنانی بەردی گرانبەھاوە دەتوانن لە چەند ساڵێکی کەمدا ژمارەیەکی زۆر بەردی بەنرخ بخەنە بازاڕەوە. لەالی خۆشمان زۆر بەکەمی دەبینرێت بەردە بەنرخەکان بەکار بھێنرێت ئەویش لەبەر چەند ھۆیەک: .١گرانی نرخەکانیان. .٢نەبوونی کەسانی پسپۆڕ لەو بوارەدا و دەرنەھێنان و نەگەڕان بەدوای ئەو بەردانەدا. .٣بەنھێنی بەکار دەھێنریت,بۆ ئەوەی پارێزراوبن لەوەی پێیان بزانرێت حەرامێک بەکار دەھێنن,لەکۆندا ئەو بەردانە بۆ جوانکاری ژنان و پیاوان بەکاریان ھێناوە نەک تەنھا بۆجوانکاری بەڵکو بۆ چارەسەری نەخۆشی و چاوپیسی و سحر و جادو پاراستن و چەندین شتی تر بەکار ھاتووە,بەاڵم پاش ئەوەی لەالیەن موسڵمانانەوە ئەوە باڵو بوویەوە کە بەکارھێنانی ئەو بەردو موروانە حەرامە لە ئیسالمدا,خەڵکی زۆرێکیان وازیان لە بەکار ھێنانی ھێنا,ھەندێکیش ھەر بەردەوامە لە بەکارھێنانی و بەنھێنی پاراستویەتی و ھەر ژێربەژێری ئافرەتان لەناو خۆیاندا ھانی یەکتر دەدەن بۆ بەکارھێنانی ,بەتایبەتی ئافرەتە بە تەمەنەکان ھانی گەنجان دەدەن و ئەوانیش زۆربەیان بەگوێیان دەکەن و بەکاریان دەھێنن. لە ڕاستیدا لە کوردستاندا چەندین جۆر بەردی بەنرخ ھەیە و شارەزایانی ئەم بوارە لەم سااڵنەی دوایدا چەندین ناوچەیان دەستنیشانکردوە,کە چەندین جۆری بەردی بەنرخ لە خۆ دەگرن. بەردە پیرۆزەکان (االحجار اکریمە) بەردەکان وەکو ھەموو مادەکانی تری ناو سروشت,کۆمەڵێک ووزەی جۆراو جۆر کۆمەڵێک توانای جۆراو جۆریان ھەیە,بەردەکان شێوەو پێکھاتەو ڕەنگی جۆراو جۆریان ھەیە و خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی تایبەت بە خۆیانن. ساڵی چوارهم
16
93
ھەر ئەوەش بوەتە ھۆی ئەوەی کە بتوانرێت سودیان لێوەرگیریت وەکو ھەموو مادەکانی تر,بۆ نموونە لەکاتی کەمبوونەوەی ووزە مرۆڤ حەز دەکات خۆراک بخوات بۆ ئەوەی ووزەی پێویست بەجەستەی ببەخشێت,یاخود کاتێک کەسێک بەھۆی کەمی ڤیتامینەکانەوە تووشی نەخۆشی دەبێت,ناچار دەبێت ئەو جۆرە خۆراکانە بخوات کە ڤیتامینی پێویستی تیایە بۆ جەستەی,یان کاتێک مرۆڤێک دووچاری زەردووی دەبێت,پێویستە خۆی بداتە بەر تیشکی سپی بۆ ئەوەی لە زەردویەکەی ڕزگاری بێت. بەردەکانیش ھاوشێوەی باسکراوەکان ووزەی تایبەت بەخۆیان ھەیەو مرۆڤ دەتوانێت سودی لێوەرگرێت و وەکو یەکێک لە ھۆکارەکانی چارەسەر بەکاری بھێنێت. جۆری بەردەکان ئێستا لە سەرجەم واڵتانی جیھان چوار جۆر بەرد بوونی ھەیە-: .١بەردە دەگمەنە پیردۆزەکان (االحجار الکریمە) .٢بەردی کێڵگە دەستکردەکان ھاوشێوەی بەردە پیرۆزەکان. ئێستا لە زۆربەی واڵتە پێشکەوتوەکان ھەروەک چۆن کێڵگەی ھەڵھێنانی مریشک ھەیە کێڵگەی بەردی گران بەھا (االحجار الکریمە) ھەیە,بۆنمونە واڵتی یابان کێڵگەی تایبەتی دروستکردنی مرواری ھەیە,ئەمریکا کێڵگەی دروستکردنی ئەڵماسی ھەیە کۆریا کێڵگەی بەردی (یەشم)ی ھەیە ئێستا بە ڕێژەیەکی زۆر سەنتەرەکانی شێالن (مساج) ھێناویانەتە کوردستان و بە سعری بەردی ئەێڵی بە ھاواڵتیانی ئەفرۆشنەوە. .٣بەردی ئاسای ناو سروشت. .٤بەردی شوشەیی(کۆپی کراو). بەردە دەگمەنە پیرۆزەکان ئەم جۆرە بەردانە بەھەزارەھا ساڵ دروست دەبن و لەناو سروشتدا زۆر کەم و دەگمەنن ,ھەر بۆیە بە نرخێکی گران دەفرۆشرێن,پێان دەڵێن بەردی رۆحانی و پیرۆز و بەنرخ,ھەر ھەمووشیان مادەی کانزای وەک سلیکۆن لە پێکھاتەیاندایە,وەکو مەڕمەڕ و مرواری و یاقوت و زمرو ئەڵماس...ھتد ئەوانەیان کە سروشتین واتە لەناو کارگەی سروشتدا دروست بوون نەک ئەوانەی کەلەناو کارگەی دەستکردی مرۆڤا دروست دەکرێن,ئەم بەردە گرانبەھایانە پێکھاتەیەکی ناواز و نایابیان ھەیە,بەردی ئاسایی نین و شێوەیەکی تایبەت و جوانیان ھەیەو نموونەی جێگیری و پتەوی مادەن و کەمترین سلبیاتیان تێدایە. کریستاڵ و بلوریەکانی بەردەکان پێکھاتەو شێوەیەکی ئەندازەی وردو ڕێک و دروستیان ساڵی چوارهم
94
16
ھەیەو خاوەن چەند دوریەکی ڕێک و پێکن گەردو گەردیلەکانی رێکخراوە بەشێوەیەکی تایبەت و ناوازە,ھەر ئەو پێکھاتە ناوازەیە کە ڕەنگ و شێوەی جوانی پێبەخشیوە بوەتە ھۆی سەرچاوەی پەخشکردنی تیشکدانەوەی ووزەی باش و ئیجابی و کاریگەر. کریستاڵ و بەردە بەنرخەکان توانایەکی سەر سوڕھێنەریان ھەیە لە ھەڵمژین و دانەوەی ئەو تیشکانەی کە دەکەوێتە سەریان,لێرەوە دەتوانرێت سودیان لێوەرگیرێت و ببنە یەکێک لە سەرچاوەکانی بەخشینی ووزە بەجەستەی مرۆڤ یان بۆ ڕاگرتنی ھاوسەنگی بنکەکانی ووزە,ھەر ئەو ووزەیەش ئەبێتە ھۆی چاالکردنی ئەندامەکانی جەستە و ڕزگارکردنیان لە الوازی و ناھاوسەنگی و تێکچون ,بەردە دەگمەنە پیردۆزەکان ئەمانیش ئەبن بە چەن جۆرێکەوە-: ھەر ھەمووشیان بەھۆی شەپۆلی کورت و لەرینەوەی بەرزەوە کار دەکەنە سەر ووزەی مرۆڤ. .١بەردی ناو ئاو. ئەو بەردانەن کە لەژێر ئاودا دروست دەبن و تایبەتمەندی ئاویان ھەیە و بە بەردە ساردەکان دەناسرێت و ئەمانیش دوو جۆرن-: • بەردی گیانداری ناو ئاو وەکو بەردی مرواری کە لەناو گیاندارێکدا دەردێت پێی دەڵێن گوێچکە ماسی. • بەردی گیاکانی ناو ئاو ئەو بەردانەن کە لەگیاکانی ناو ئاوەوە دەستدەخرێن وەک (مرجان,عنبر,یسر) .٢بەردی ناو زەوی ئەو بەردانەن کە لەژێر زەویدا دەردێن ئەوانیش ئەبن بە سێ بەشەوە-: • بەردی ناو گڕکان و ئەشکەوت و قواڵییەکانی زەوی کەبەھۆی کارلێکی مادەکانەوەو مانەوەیان بۆ ھەزارەھا سالڕ و گۆڕانکاریەکانەوە دروست دەبن,وەکو بەردی ئەڵماس و کریستاڵ و عقیق...ھتد • ئەو بەردانەی کە بەھۆی پاشماوەی درەختی سنەو بەرەوە دروست دەبن لە ژێر زەویدا وەکو بەردی (کھرمان) • بەردی کل(ااڵپمد) ئەم بەردە لە چەند شاخێکەوە دەستدەکەوێت زیاتر بەکاردێت بۆ ڕەشکردنی چاوەکان .٣بەردی گیانداری سەر زەوی ھەندێک لەمارەکان (الحیە) جوتێک بەرد ئەوتا لەتەپڵی سەریاندا نێر و مێن بەردەکان و بەردە مێکە گەورەترە لە نێرەکە ,ھەتا لەناو سەری مارەکەدا بێت وەک و ھێلکەیەکی ساڵی چوارهم
16
95
شل وایە ,بەاڵم لە سەری مارەکە دھێننە دەرەوە ڕەق دەبێت و شێوەیەکی جوانی ھەیەو ئەگەر تیشک و ڕەنگێکی بخرێتە سەر دەتوانێت بیداتەوەو وەکو گڵۆپ دادەگرسێت. ئەبێت مارەکە زیندوو بێت کاتێک بەردەکە لە سەری دەردەھێنرێت,ئەگەر زیندوونەبیت,ئەوا بەردەکە شلدەبێتەوەو دەپوکێتەوە لە سەری مارەکەدا. .٤بەردی دەرەوەی گۆی زەوی ئەو بەردانەن کە لە ئاسمانەوە دەکەونە سەر زەوی وەکو بەردی (المولدافین و نیازک و بەردە ڕەشەکەش لە کەعبەی پیرۆز بەھەمان شێوە بەردی سەر زەوی نیە. .٥بەردی ناو جەستەی مرۆڤ ئەو بەردانەیە کە لە ھەندێک شوێنی ناو جەستەی مرۆڤدا دروست دەبێت,وەک و بەردی گورچیلە و میزەڵدان. شێوازی کارلێکی بەردەکان بەردەکان بەگشتی بەسێ شێوە کارو کاردانەوەیان ھەیە لەسەر دەورو بەریان .١وزە بەخشەکان -:بەڕێژەیەکی دیاری کراو سودیان ھەیە,بۆ چارەسەری نەخۆشی و وزە دەبەخشنە کەسی نەخۆش. .٢ووزە وەرگرەکان -:وەکو بەردی کوارتز دەکرێت بە مۆبایلەوە و کاریگەری شەپۆلە زیانبەخشەکانی کەم دەکاتەوە. .٣ووزە ترسناکەکان -:ئەو بەردانەن کە وزەی ترسناکیان ھەیەو بۆکاری نەشیاو سحر و جادو بەکار دەھێنرێت ,وەک و بەردی (جزع ,درسلیمانی,ھبھاب,بەردی مار) • ھبھاب(-:جادوو گەرەکان)بۆ نزیک کردنەوەی پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان بەکاری دەھینن. • جزع-:بۆ دورخستەنەوە و ناکۆکی نێوان مرۆڤەکان بەکار دەھێنرێت. زانیاریە گرنگەکان پێش بەکار ھێنانی بەردەکان لەکوردستان زۆر نەشارەزایانە بەکار دەھێنریت و نازانرن بەردی عادی وتەزویرو ئەێڵی لەیەک جیا بکەنەوە ,زۆر گرنگە ھەر ھیچ نەبێت چەند زانیاریەکی سەرەتای دەربارەی بەردەکان بزانرێت لەوانە: .١چەند تاقی کردنەوەیەک ھەیە کە بەھۆیانەوە بەردەکە دەناسرێت کە ئایا عادیە یاخود ئەێڵی وھەر بەردەش و تاقیکردنەوەی تایبەتی خۆی ھەیە. .٢دەبێت ئەگەر بەردەکە بۆ چارەسەر بەکار ھێنراو وێڕای ئەێڵی بوونی دەبێت لەت ساڵی چوارهم
96
16
نەکرابێت و کونی تێنەکرابیت,واتە نەکرابێت بە موورو. .٣بۆیاخ نەکرابیت و نابێت لەسەری بنوسرێت, .٤سافکردنەو و جوانکاری زۆری بۆنەکرابێت. .٥چواردەوری بەردەکە نەگیرابێتە ئاڵتون یان ھەر کانزایەکی تر. .٦باشترە ھەموو کەسێک بەردی ناوچەی خۆی بەکار بھێنێت. .٧شێوازی سوود وەرگرتن لەھەر بەردێک جیاوازە,بونمونە بەردی زبر کون دەبێتە مایەی مردن ,بەردی عقیق ئەگەر کەسێک خانەی ژێرپەنجەی ھەبیت چاالکی دەکات و ئەگەر لوی پیسی ھەبێت دەیکات بە ژێرپەنجە. .٨ھەر بەردەو بۆ مەبەستێک بەکار دێت باشترە ئەو مەبەستانە بزانرێت. .٩شێوازی سود وەرگرتن لەھەر بەردێک جیاوازە بۆنمونە ھەندێک بەرد ئەگەر زۆر بەکار بھێنرێت واتە بە جەستەوە بھێڵرێت لەباتی سود دەبیت بە زیان گەیاندن. .١٠باشترە لە جەستەدا شوێنی داناننی بەردەکان بزانرێت بۆ ئەوەی ببێتە مایەی سوود نەک بە پێچەوانەوە ,باشترە بخرێتە سەر بنکەکانی ووزە. .١١دەتوانرێت تیشک ئاڕاستەی بەردەکە بکرێت و سود لە تیشک دانەوەکەی وەرگیرێت. .١٢سود لە وزەی دەستەکان وەر دەگیرێت بۆ کارلێکی نێوان بەردوو جەستە. .١٣دەتوانرێت بخرێتە ناو لەپی دەست یاخود بەینی پەنجەکانی دەست و قاچ و ژێر پێ. .١٤زۆر بە کەمی بەکار دێت بۆ بڕ بڕەکانی پشت. .١٥ڕاست و چەپی جەستە گرنگە بۆ دانانی بەردەکان. .١٦زۆر بەکەمی سود لە ملوانکەو مستیلەو بازن وەردەگیریت,چونکە بەو شێوانە بەردەکە ووزەیەکی زۆر لە دەست دەدات و ناتوانرێت سوودی پێویستی لێوەرگیرێت. .١٧لەکاتی کڕینی بەردا باشترە پرسیار بکرێت لە سەر چاوەی ھێنانی بەردەکە,چونکە بەردی ھەندێک واڵت باشترە لە ھەند ێکی تر. .١٨باشترە ھەر بەردێک بەجیا بەکاربێت و چەند جۆرێک بەرد کۆنەکرێتەوە بەیەکەوە,تەنھا بەردی کریستاڵ دەتوانرێت لەگەڵ ھەموو بەردەکانا سودی لێوەرگیرێت. .١٩بەردەکان ساردوو گەرمیان ھەیە بە ڕەنگەکانیاندا دەناسرێنەوە ساردەکان (سەوز,شین,وەنەوشەی) گەرمەکان (سور,زەرد,پرتەقاڵی). .٢٠باشترە لەکاتی ھەڵگرتندا ھەر بەردێک بەجیا لەناو دەفرێکی شووشەی شیریدا بێت,واتە شووشەکە ئاوی نەبێت بۆ ئەوەی کارلێکی تیشکی ڕونەدات. .٢١ھەر بیست ڕۆژ جارێک بەردەکان بە ئاو و خوێ بشۆرێتەوە ,یاخود بخرێتە بەر تیشکی خۆری بەیانیان,یان ئێواران,یاخود بخرێتە ژێر گلڕ بۆ ئەوەی وزەی لە دەستچوو ساڵی چوارهم
16
97
بگەڕێتەوە. .٢٢بەردە بەنرخەکان ھەریەکەیان ڕەنگ و بتەویی و بەھێزی و دەنگی پیاکێشانی تایبەت بە خۆیان ھەیە. .٢٣ھەندێک لە بەردەکان زوو دەمرن و کاریگەری خۆیان لەدەست دەدەن ,بۆیە ناکرێت بەردێک بۆچەندین سال سودی لێوەرگیرێت. بنکە یامۆڵگەکانی ووزە (چاکراکان) ئەم چاکرایانە وەکو دوو دەفری لولەکی لە شێوەی رەحەتی (قەنوچکەیی)یە و حەوت بنکەی سەرەکی ھەیەو زیاتر لە ھەزار لقی لێبوەتەوەو دابەش بووە بە ھەموو جەستەدا-: بنکەی یەکەم: ئەوەتا لە بربرەی پشت لە ناوچەی کلێنچکەو خوارەوەی ئەندامی زاوزێ و ڕەنگی سورە و ئەم بەردانەی بۆ بەکاردێت {مرجان,عقیق ,کوارتزمدخن,حجر دم} بنکەی دووەم: شوێنەکەی ئەوەتا لە ناوچەی سێ بەندە لە سەرو کۆئەندامی زاوزێ و خوارەوەی گەدە و ئە بنکەیە ڕەنگی پرتە قاڵیە وبەردەکانی ئەم بنکە{یاقوت ,حجردم,مرواری, کریستال,عقیقی سورو پرتەقای ,بەردی مانگ} بنکەی سێیەم: ئەوەتا لەسەر سپڵ و گەدەو ئەم بنکەیە ووزەی خۆر کۆدەکاتەوەو دابەشی دەکات بەسەر بنکەکانی تردا و ڕەنگی زەردە و بەردەکانی{توباز,عقیقی زەرد,سترین} بنکەی چوارەم: ئەوەتا لەسەر دلڕ و لە ناوەراستی سنگدا ,واتا بە ژیان دەبەخشێت و ڕەنگی سەوزەو بەردەکانی{کوارتزی پەمەیی,فیرۆز,زمرد,ترسالینی سور} بنکەی پێنجەم: ئەوەتا لەسەر قورگ ,پەیوەندی لە نێوان بیرکردنەوەو ھەست وسۆزەکاندا بەھێز دەکات و ڕەنگی شینە و بەردەکانی {تۆباز,زبرجد ,اکوامارین,کوارتزی سپی ,ئیماتێستی مانگی} ساڵی چوارهم
98
16
بنکەی شەشەم: ئەوەتا لەنێوان ھەردوو برۆدا لەسەر نێوچەوان و سەروی لوت ,ئەم بنکەیە پەیوەندی بە جیھانی بەرزەوە ھەیە وڕەنگی وەنەوشەییەو بەردەکانی {جشمتی وەنەوشەیی,الزورد,کل}, بنکەی حەوتەم: ئەوەتا لەسەرەوەی سەر (تەپڵی سەر) و بنکەی پەیوەندی جەستەیە بەرۆحەوە وڕەنکی سپی ئاڵتونی نورانیە وبەردەکانی کەبۆی بەکاردێت{کریستاڵ,اوبال,ئەڵماس ,جشمت, کورتزی خاوێن} بەناوبانگترین بەردە پیرۆزەکانی جیھان چەند زنیاریەکی کەم لە سەریان. ئەڵماس بەنرخترین و باشترین و گرانبەھا ترین بەردەکانە تاکە بەردە کە تەنھا لە دوو کانزا پێک ھاتووە ئەویش (کاربۆن و سلیکۆن)ە,کریستاڵەکانی تەواوە و واتە لە جۆری ھەشتەمی کریستالەکانەو ھەشت ڕووی ھەیە. پلەو ڕێژەی پیتەوی ڕەقی دەگاتە ١٠/١٠ لەناو بورکانەکاندا زیاتر دەر دەکەوێت چەندین ڕەنگی ھەیە,باشترینەکانیان (شین,سپی,سەوز)ە ,کەسە ناودارو دەوڵەمەندەکان گرنگی زۆری پێدەدەن و ئەکتەرە بەناوبانگە جیھانیەکانیش زۆر بەکاری دەھێنن,چونکە دەوترێت بۆ بەناو بانگبوون باشەو مرۆڤ لە زۆرێک نەخۆشی دەپارێزێت. لەم ساڵنەی دوایدا بوە دەرمانی نەخۆشی سەرەتان ,بەاڵم لەبەر گرانی نرخەکەی نەخرایە بازارەوە و نەتوانرا سودی لێوەرگیرێت,بۆئەوەی ئەڵماسی ڕاستی لە عادی {تەزویر}بناسرێتەوە دەتوانرێت سود لەم تاقی کردنەوانە وەرگیرێت: .١ھەناسە بکرێت بەسەریدا بزانرێت وەک و ئاوێنە ھااڵوەکەی لەسەر دەمێنێتەوە,ئەڵماستی ڕاستی زوو ھااڵوەکەی لەسەر نامێنێت. .٢بخرێتە ژێر زەڕەبین ,ئەگەر پەڵەی سپی ,یان کاربۆن بەدی کرا لەناویدا ,ئەوا عادیە. .٣بھێنرێت بە شووشەدا ئەگەر ڕوشاندی ئەوا راستیە. .٤لە ئەڵماسەکەوە سێری کونێکی بچوک بکە ,ئەگەر ببینێت ئەوا ڕاستیە. ساڵی چوارهم
16
99
.٥جێگە پەنجە نامێنێتەوە لە سەری. اوبال لەکانزای سلیکۆن,دووەم ئۆکسید و ئاو پێکدێت. بەردی ئازایەتیەو ڕەنگی سپی شیریە لەگەڵ تێکەڵەی زۆری ڕەنگاو ڕەنگی بریقەدارو باشترین جۆرەکانی (رەش و شینە) لە %٢٠ی ئاوە و ,لەناو درزی زەویدا دەدۆزرێتەوە,بەکاردەھێنرێت بۆ ڕوپۆش و گەرمی نەگەیەنەرەو سودی بۆ دەرمانی دان لێوەر دەگیرێت. ئەم بەردە تیشکی خۆر شی دەکاتەوە بۆ حەوت ڕەنگەکەی و درزی وردی تیایە و ناسکەو زوو دەشکێت ,بەاڵم عادیەکەی پتەوەو ناشکێت. کهرمان بەھۆی پاشماوەی درەختی سنەوبەرەوە لە ژێر زەویدا دروست دەبێت ,رەنگی زەردی ئاڵتونی تۆخەو ڕەنگی بێجی و ڕەش و شین و سەوزیشی ھەیە,کاتێک دەسوتێنرێت یاخود دەھێنرێت بەدەستدا بۆنی لێوەدێت,زۆرجار گیانداری بچوک لە ناویاندا ھەیە. زۆر ڕەقو پتەو نیە,ئەگەر بکرێتە ناو ئاو و خوێوە ,سەرئاو دەکەوێت,بەاڵم بەردی عادی کھرمان ژێر ئاو دەکەوێت ,سود لە جوانی و بۆنەکەی وەردەگیرێت و دەکرێت بە منداڵی تازە لە دایک بووەوە. عقیق پێکدێت لە سلیکۆن و ئاسن و مەنگەنیز و چەند مادەیەکی تر,ڕەنگی سور و زەرد و پرتەقاڵی ڕەش و سپی و ڕەنگی تر,لە بورکان و کانەکاندا ھەیە و زۆربەی واڵتانی جیھان ئەم بەردەیان ھەیە ,زۆر ڕەق و پتەوە ,ھەر بۆیە بۆ دروست کردنی دفرو ئامێری کوتان (ھاوەن)بەکار دێت. تیشکی گلۆپ وەردەگرێت و دەی داتەوە ,ئەگەر کلێنسێک بخرێتە سەری و گڕی پێوە بنێت گڕناگرێت. یاقوت لەمادەی سلیکۆن و کوروند و ئۆکسیدی ئەلەمنێۆم و کرۆم,ڕەنگی سورەو پەمەھی و ھەناری و شەرابی و ڕەش و شین و نیلیشی ھەیە,ڕەنگ زەردەکانیان زۆر تەنک و ناسکن,درەوشاوەی زۆرەو تیشکێکی تایبەتی ھەیە ئەگەر الیتێکی لێبدرێت یەک ڕەنگی ساڵی چوارهم
100
16
ھەیەو ھیچ پەڵەو ڕەنگی تری پێوە نیە,یاقوتی ئەێڵی بچوکترە لە یاقوتی عادی. مرجان لە سلیکۆن و ئۆکسیدی ئاسن و کاربۆناتی کالیسۆم پێکدێت ڕەنگی سورەو بە کەمی ڕەنگی ڕەش و سپیشی ھەیە,بەردێکی نەرمە.چونکە لە گیای دەریاوە دەست دەکەوێت,بۆ جوانکاری نەشتەر گەری دەموچاو بەکار دێت چونکە لەگەڵ پێستدا تێکەڵ دەبێت. مەرجانی ئەسڵی ئەگەر بخرێتە ناو کوپێک شیرەوە شیرەکە ڕەنگی مەرجانەکە وەر دەگرێت ,کاتێک کەسێکی نەخۆش دەیکات بە خۆیەوە مەرجانەکە رەنگی دەگۆڕێت,لەکاتی بەرکەوتندا دەنگێکی تایبەتی ھەیە,بەاڵم مەرجانی عادی نیەتی. مرواری لە سلیکۆن و االجوپیت و کالسیت و کاربۆناتی کالسێوم پێک دێت,ڕەنگێکی سپی جوانی ھەیە ,بەشێوەی دەنکە نۆک یان دەنکە برنج,ڕەنگی ڕەشو زەرد و پەمەی و شین و قاوەی و سەوزیشی ھەیە,زیاتر بۆ جوانکاری بەکار دێت و تیشکەدرەوشاوەکەی توانای ھاوسەنگ کردنی ووزەی مرۆڤی ھەیە. زمرود لە سلیکۆن و کرۆم و کانزای بریل و ئەلەمنیۆم و برلیوم پێکدێت,ڕەنگی سەوزەو وەک و شوشەیەکی درەوشاوەو تەنکە,زۆر قورس و پتەوەو لە کانەکاندا دەر دەھێنرێت, تیشکی لێدرێت شەوق دەداتەوەو کریستاڵەکانی ناوی شوشەیەو ڕێکە,چەند جۆرێکی ھەیە: .١زمردی مێشولەی. .٢زمردی سلقی. .٣زمردی ڕیحانەی. .٤زمردی ێابونی. التوباز لەسلیکۆن و فلۆرین و ئەلەمنیۆم و ئۆکسجین پێکدیت,پێی دەڵین یاقوتی زەرد و ڕەنگی شینەو بریقەدارو تەنکە,ڕەنگی ئاڵتونی و پرتەقاڵی تۆخ و چلکنی و قاوەی ی زەردباو ,شین و سوری ھەیە,زۆر ڕەق و توند و پتەوە و بۆ جوانی و دروست کردنی کەل و ساڵی چوارهم
16
101
پەل و چارەسەری نەخۆشی بەکار دێت. فیروز لە سلیکۆن و نحاس و فۆسفات و ئەلەمنیۆم پێکدیت چەندین ناوی ھەیە,لەوانە (فیروزج, تورکواز ,کالیەشز) ڕەنگی شینەو زۆر سوکە و بەئاسانی دەشکیت و دەڕوشێت. الجمشت لە سلیکۆن و کبریت و چەند مادەیەکی تر پێک دێت,پێی دەڵێن (االماتیست } و ڕەنگی وەنەوشی و شەرابیە ,پاشاکانی کۆن لەسەر تاجەکانیان دایان ناوە,ئەگەر بدرێتە بەر خۆرەتاو ڕەنگی نامێنێت. االپمد (بەردی کلی چاو) ڕەنگی ڕەێاێی و مەیلەو سورەو ئەبریسکێتەوە کە دەدرێت لە چاو ھەستی ئارامی دەبەخشێت. بەردی ئەێلی نرخی گرانە و ئەگەر عادی بێت کاتێک بەکار دەھێنریت ئاو بەلوتا دێت,ژنان بەردەکە دەکڕن و باش دەیکوتن و وردی دەکەن و ڕۆنی زەیتونی تێکەڵ دەکەن بۆ چاو ڕشتن بەکاری دەھێنن. بواری پراکتیکی توێژینەوەکە ئامرازی توێژینەوە. بۆدەست خستنی زانیاری دروست ,چەند کەسێکمان لە چەند شوێنیکی جیاوازی کوردستان ڕاسپاردن کە ھەریەکەیان ئەوەندەی ئەتوانێت زانیاریمان بۆ کۆبکاتەوە ,چەند پرسیارێکمان ئاڕاستە کردن و ئەوانیش وەاڵمەکانیان بۆ گەڕاندینەوە. شوێنە دەست نیشان کراوەکان: .١سلێمانی .٢ھەولێر .٣ھەڵەبجە .٤کەرکوک .٥چەند الدی و قەزاو ناحیەیەک
ساڵی چوارهم
102
16
دەرئەنجامی وەاڵمەکان ئەو بەردانەی لەناو خەڵکدا ھەتا ئێستا بەکار دەھێنرێن. .١بەردی کل (االپمد)-:ئەم بەردە لە واڵتە عەرەبیەکان و واڵتی ئێرانەوە دەھێنرێتە کوردستان و خانمان خۆیان لە ماڵەوە بەردەکە دەکوتن و دەیکەن بە تۆزو پاشان بۆ ڕەشکردنی چاو بەکاری دەھێنن و ھەروەھا دەیدەن لە چاوی منداڵی ساوا بۆ ئەوەی چاوی ڕوش و جوان دەرچێت,لە بازارەکانیش بەشێوەی ئامادە دەستەکەوێت. .٢بەردی شەوە-:کەشێوەی مورویەکی پانی ڕەشە بۆ ئافرەتی دوگیان بەکار دێت,یاخود ئەو ئافرەتانەی منداڵیان لەبار دەچێت,دەڵین ئەم بەردە دەتوانێت ئافرەتی دووگیان ڕزگاربکات لەو شەوەوەی کە شەوانە دیتە خەوی ئافرەتەکەو دەیەوێت ئافرەتەکە بخنکێنێت,یاخود زیان بە منداڵەکەی بگەیەنێت ,وادەزانن ئەم موروە ڕەشە تۆخە ئافرەتەکە دەپارێزێت. .٣بەردی زەردووی-:مورویەکی زەردی تۆخە دەکرێت بەو منداڵ و کەسانەی کە توشی نەخۆشی زەردوی بوون. .٤بەردی گۆشگرە-:ھەرکەمندالڕ لەدایک دەبێت دەکرێت پێیەوە,بۆ ئەوەی گۆشت بگرێت,یاخود دەکرێت بەکەسی گەورەوە. .٥بەردی کارەبای-:مورویەکە لە تاریکیدا دادەگرسێت و ژنان دەیکەنە ملیان یاخود لەناو جزدانەکانیاندا دایدەنێن,بۆ پاراستنی تەندروستی و بەخت باشی. .٦بەردی شیری-:بەردێکی خڕی سپیە دەکوترێت و وردەکریت و دەدرێت بەو مندااڵنەی کە توانای میز ڕاگرتنیان الوازە. .٧بەردی شین{ چاوەزار}-:موروی شینە بۆچاوەزار بەکاردێت ,دەکرێت بە منداڵ و کەسانی ترەوەو ھەروەھا بەپێشی خانو و لەناو ماڵیشدا ھەڵدەواسرێت,ئەم موروە بۆ پاراستنی کەسەکان و کەلو پەلەکان لە حەسودی و چاوی پیس بەکار دەھێنرێت. .٨بەردی سەوزی پیرۆزەی-:بەشێوەی موستیلەو ملوانەکە بۆ تەندروستی و ئاسودەی بەکاردێت. .٩ھەندێک جۆری بەردتر ھەیە,ڕەنگەکانیان تۆخەو بۆ سیحر و جادوو بەکار دەھێنرێن ئەمانە خەڵکی زۆر بە نھێنی بەکاری دەھێنن الی فاڵگرەوە یان شێخەکان ئەم جۆرە بەردانە دەستدەکەوێت و بەنرخێکی زۆر گران دەیان فرۆشن. بەرد ھەیە بۆ زیاد کردنی ڕزقو ڕۆزی. بەرد ھەیە بۆ خۆشەویستی. بەرد ھەیە بۆ ئاژاوە نانەو لەیەک جیاکرنەوەی کەسەکان.ساڵی چوارهم
16
103
بەرد ھەیە بۆ ترس و دڵە ڕاوکێ. بەرد ھەیە بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی,یاخود بۆ نەخۆشخستنی کەسەکان.ئەو کەسانەی ئەم جۆرە کارانە دەکەن داوای ھەرشتێکیان لێبکەین بۆت دەکەن و بەردێکی بۆ دادەنێن. راسپاردەکان و دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە .١سەرپەرشتی کردن و چاودێری کردنی سەنتەرەکان و ئاگاداربوونی الیەنی پەیوەندی دار بەشێوازی مامەڵەکردن بە بەردەکان و ھەروەھا شێوازی فرۆشت و نرخەکانیان. .٢بەکارھینانی بەردەکان لە کۆندا بەئاشکرا ھەبووە,ئێستا لە الیەن ئافرەتان و ڕژەیەکی زۆر کەمی پیاوان بەنھێنی بەکار دەھێنرێن. .٣نەبوونی زانیاری و ھۆشیاری پێویست بوەتە ھۆی ئەوەی کەسود لە بەردەکان وەک پێویست وەرنەگیرێت و خەرجی و پارەی زۆر لەو نێوەندەدا ھەروا بە فیڕۆ بڕوات. .٤زۆربەی ئەو بەردانەی لە کوردستاندا بەکاردێن,بەردی دروست کراوی ناو کارگەکانەو بەردی ساختەن و زۆریکیشیان تەنھا شوشەن,بەاڵم بەداخەوە بەنرخی ئەێڵی دەفرۆشلێن و مامەڵیان پێوە دەکرێن. .٥لەشارەکانی وەک و ھەولێرو سلێمانی ئێستا دوکانی تایبەت ھەیە ,بەفرۆشتنی بەردە گرانبەھاکان و ھەندێک لە دوکانی زەرنگەرەکانیش دەیفرۆشن,بەاڵم بەداخەوە کەسانی نەشارەزا دەیفرۆشن خۆیان بەردی ساختە و ئەێڵی لەیەک جیا ناکەنەوە و بەردە ساختەکان بەنرخی ئەێڵی دەیدەنە خانمان. .٦ھەرتەنھا ئافرەتە بەتەمەنە نەخوێندەوارەکان بەکاریان ناھێنن,بەڵکو و ئێستا زۆرێک لەکچە گەنجە خوێندەوارەکانیش بەکاری دەھێنن. .٧ھەندێکیشیان بەردی تازە و نوێین لە ڕێگای رێکخراوەو سەنتەرەکانی مەساجەوە دەستیان کەوتوەو باوەڕیان بەوانە ھەیەو بۆ نەخۆشی و شتی تر بەکاریان دەھێنن. .٨زیاتر ژنان بەکاریان دەھێنن و زۆرێک لە پیاوان بێئاگان لەم جۆرە کارانە,بەاڵم وەک و مستیلە بۆ جوانکاری پیاوان بەکاری دەھێنن. .٩ئەم مورو بەردانە پشتاو پشت,ئافرەتان دەی ھێڵنەوە و لە ناو خۆیاندا ئاڵو گۆڕی پێدەکەن. .١٠بەردەکان بەردەوام تەنھا بەشێکی زۆر بچوک چارەسەر دەکەن,ئەبێت چارەسەرەکان شمولی و گشگیربن و مرۆڤ تەنھا بە ڕێژەی %٥پشتیان پێببەستێت ,چونکە ڕێژەی ووزە یان زۆر کەمەو زۆر بەھێواشی و شێنەی کاریگەریەکانیان دەر دەکەوێت. ساڵی چوارهم
104
16
.١١ھەست و سۆزە پەنگخواردوە پەستاوەکان لە ئەنجامی تێڕامان و سەیرکردن ھەستی ئازاکردن و وااڵبونیان الدروست دەبێت,ھەربۆیە سەێرکردنی بەردێکی ڕەنگاو ڕەنگی درەوشاوە جۆرێک ئارامی و ئاسوودەی دەرونی و جەستەیی بە مرۆڤ دەبەخشێت. .١٢ھەروەک چۆن کاتێک بۆنێک باڵودەکەیتەوە لە ژورێکدا لە ھەموو سوچێکی ژورەکەدا ھەست بە بۆنەکە دەکرێت ,بەردەکانیش بەھەمان شێوە لە ڕێگای شەپۆلە وزەکەیانەوە باڵو دەبێتەوە بە باش یان بە خراپ کار دەکەنە ناو ژورەکە. ھەر وەک چۆن بۆنی خۆش ئارامی دەبەخشێت بۆنی ناخۆش بێزاری بێتاقەتی و زۆرجاریش نەخۆشکەوتن دەبەخشێت,بەردەکانیش بەھەمان شێوە لەڕێگای دەرھاوێشتە شەپۆلیە وزەیەکانەوە کاردانەوەیان لەگەلڕ ھەمواندا ھەیە بەتایبەتی مرۆڤ. .١٣ئێمە بونەوەر گەلێک نین خاوەن سیستەمێکی خۆڕخەربین.بەڵکو لە زنجیرەیەکی پێکەوە گرێدراوڕێک و پێک و یاسا بۆدانراو ڕێزلێگراو سەرزەنشتکراو,پارێزگاری لیکراو. گرینگی پێدراوین. سوپاس ودەستخۆشی زۆر سوپاسی ھەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کەئەرکی کۆکردنەوەی زانیاریەکانیان گرتە ئەستۆ و زۆر سوپاسی ئەو ئافرەتە بەڕێزانەش دەکەم کەبە ڕاشکاوی وەاڵمیان داینەوە. سەرچاوەکان .١الفینخ شوی زیدون عبدالرزاق توفیق .٢ھالە نوانی ریچار د ویستر .٣وزە دەروازیەک بۆ ئاوێزانبوون پەری خەمە میرزا .٤فن الێحە و گول العمر عبدالرۆوف حمزە .٥گب البدیل انگوان وحید سغیم .٦ادراک اللون و الشکل د.قاسم حسین ێارح .٧اغلی حجرکریم کەناڵی ناشنالڕ جوگرافیک .٨اجمل االحجار الکریمە کەناڵی پقافە حول العالم .٩االحجار النفیسە ابو اسیل العرفانی bouraoui masmoudi Names of precious .١٠ .١١عالج باالحجار کەناڵی ڤێریا .١٢االحجار الکریمە کەناڵی عجائب و حزائب پەری حمە میرزا ھەڵەبجەی شەھید ٢٠١٦\٩\٢٧ ژ –م٠٧٥٠١٠٥٤٦٣٦- ساڵی چوارهم
16
105
ساڵی چوارهم
106
16
ئاڕاســـتەکانی گەشـــەی بـــــــــەردەوام لە کۆمەڵگادا Sustainable development trends in society ھێرش شـــکاک ساڵی چوارهم
16
107
ساڵی چوارهم
108
16
گەشەی بەردەوام وشەیەکی ئابووری کۆمەاڵیەتیە کە واتای پەرەپێدانی ھۆکارەکانی بەرھەم ھێنان بەو رێگایانەی کە نەبێتە ھۆکاری بنبڕکردنی سامانە سروشتیەکان و ئەوەش بۆ گەڕەنتی بەردەوام بوونی بەرھەم ھێنان بۆ نەوەکانی داھاتوو(وەدەست خستنی پێداویستیەکانی نەوەی ئێستا بێ وێرانکردنی مافی نەوەکانی داھاتوو واتا بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی نەوەکانی داھاتوو). گەشەپێدان بە مەفھومە گشتیەکەی بریتییە لە زیادکردنی بەرھەم ھێنان و پەرەپێدانی توانستە مرۆییەکان بۆ بەشداری کردن لە زیادکردنی ئەم بەرھەمە ،ھەروەھا بەر لە قسەکردن لەبارەی گەشەپێدان ،پێویستە پێناسەی بەرھەم ھێنان و توخمەکانی بکەین، کە بەرھەم ھێنان بریتییە لە بەرھەم ھێنانی پێداویستی کە یان پیشەسازیە یاخود کشتوکاڵیە و پشت بە ژمارەیەک توخم دەبەستێت کە ئەوانەی خوارەوەن: • مەوادی خام • وزە • بەرێوەبردن ئەگەر تێبینی بکەین دەبینین ئەو توخمانەی کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێکرا بەھەریەک لە مرۆڤـــ و ژینگەوە پەیوەستن ،لەبەرئەوە پێویستە پارێزگاری لە ژینگەدا بکرێت بە گشت پێکھاتە زیندوو و نا زیندووەکانەوە لە مرۆڤـــ و زیندەوەران و رووەک و ھەواو نازیندوو بەشێوەیەک کە بەکاربردنی سامانە سروشتیەکان دەبێتە ھۆی لەناوبردنیان .بۆیە مرۆڤـــ بە تەنھایی ھیچ رۆلێکی پێ ناگێڕدرێ و مرۆڤـــ بەبێ بارە دەوڵەمەندە ژینگەییەکە ھیچ مانایەکی نیە و بەڵکو مرۆڤەکان جوڵێنەری شتەکانی نێو ژینگەن بە ئاراستەی بەردەوام بوون لە ژیان بەاڵم ئەوەی زۆر گرنگە بریتییە لە چۆنیەتی جواڵندن و ئاراستەکردنی ھێزو بەرەکەتە ژینگەییەکە. لە گرنگترین و گشتگیرترین و باڵوترین پێناسەکان ئەوەیانە کە لە ریپۆڕتی بروندتالنددا ساڵی چوارهم
16
109
ھاتووە کە لەالیەن لێژنەیەکەوە کاری لەسەر کرا کە لە ناوەراستی ھەشتاکانی سەدەی بیست بە رابەرایەتی گروھارلن بروندتالند لەالیەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرێنرا (بۆ پێشکەشکردنی ریپۆڕتێک لەسەر بابەتی ژینگە) .ئەم لێژنەیەی لێکۆڵەری ژینگە، «گەشەی بەردەوام» ی بەوە پێناسەکرد کە بریتییە لەو گەشەیەی کە پێداویستیەکانی نەوەی ئێستا وەدەست بخات بێ ئەوەی زیان بە تواناکانی نەوەکانی داھاتوو بگەیەنێت بۆ دەستخستنی پێداویستیەکانیان . گەشەپێدان بە ھەموو جۆرەکانیەوە کردارێکی داینامیکی بەردەوامە کە لە کیانەوە ھەڵدەقوڵێت و گشت ئاراستەکان دەگرێتەوە ،وەک کردارێکی ئاراستە پێچەوانە وایە، ئامانجی گەشەی بەردەوام گۆڕینی ژێرخانی کۆمەاڵیەتی و گۆرانکاری کردن لە رۆلەکان و شوێنگەی کۆمەاڵیەتی و جولێنەری توانستە چەند الیەنیەکانە ئەمە دوای دەستنیشان کردنی و ئاراستەکردنی بەرەو بەدیھێنانی ئامانجی گۆراندنی ئاستی فکری و قیەمی و بیناکردنی پایەکانی واڵتێکی سەردەمی و ئەوەش لەرێگەی بەھێزکردنی ھێزی مرۆیی بۆ وەرگێڕانی ھێڵکاری زانستی گەشەپێدەر بۆ پرۆژە کردەییەکانە لە دەرھاوێشتەکانی بەردەوام بوون لە گەشەی پرۆژەکان و زانستدا . لێرەدا ئەو پرسیارە زۆر گرنگ و جەوھەریە دێتەپێش ،کە ئایا بۆ واڵتانی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا و ئابووری بەم ئاستەیان گەیشتن و ھەندێک لە واڵتانی جیھان بە چەندین ساڵە بوونەتە سەرچاوەی زانست و پێشکەوتن و بوونەتە روناکی بۆ زۆر لە واڵتانی دیکەی جیھانیش؟ ...لەبەرئەوەی لەم واڵتانەدا زانرا کە ھێزی ژینگە و سروشت چۆن ئاراستە بکرێت بەشێوەیەک کە ببێتە مایەی بەختەوەری و خۆشگوزەرانی و بەدیھێنانی مافی خەڵکەکانی و پاراستنی ھاوسەنگی لەنێوان ژیانی رۆژی دوێنێ و ئەمڕۆو دوارۆژ واتا بە ئاڕاستەی ئەوەی کە پێی دەگوترێت «گەشەی بەردەوام» بەاڵم گەیشتن بەم ئاست و قۆناخە کارێکی ئاسان نیە ،بەڵکو ئاستی تێڕوانینێکی زۆر بەرز و فراوانی پێویستە بە تیۆری و بە کردەییەکی کاریگەر .پەڕاندنەوەی واڵت لە بەرێوەبردنی تەقلیدیەوە ( )traditionalبۆ واڵتێکی دامەزراوەیی و لەچوارچێوەی گەشەی بەردەوام بە نیەت نایەتەدی و پێویستی بە کارکردنە .لەم سەردەم و رۆژگارەدا ئەگەر ئاراستەکان بەرەو زیندوبونەوەیەکی بنچینەیی و بە ئاراستەیەکی راست لە بوژاندنەوە ھەنگاو نەنێت و قۆناخ بە قۆناخ ھیوای خەونە گەورەکان بۆ کردەیی نەگۆڕدرێت ،ئەوا ئەوەی بە ئەنجام دەگات تەنھا خوالنەوەیە بە دەوری بازنە تەقلیدیەکە و ئەوەی کە دێتەدی بەجێمانە لە سەردەمی پێشکەوتنە خێراکان و لەو گەشە بەردەوامەی کە کارکردن بە ئاڕاستەی جێبەجێکردنی دەبێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ چەندین نەوە .کاتێ کە چاوت بە ساڵی چوارهم
110
16
پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری درێژخایەن دەکەوێت واتا ئەو پرۆژەیە خراوەتە نێو گەشەیەکی بەردەوام و بەمانایەکی گشتگیرتر واتا لە چوارچێوەی بوونی ستراتیژیەتدا ئەم پرۆژەیە جێبەجێ کراوە لەبەرئەوەی ئەو پرۆژانەی کە لەچوارچێوەی گەشەی بەردەوامدا کاردەکەن و خزمەت بە کۆمەڵگا دەگەیەنن خاوەن ستراتیژیەتن و پالنی درێژخایەنیان ھەیە ،بۆیە ئەم جۆرانەی پرۆژە واڵت پێیانەوە ئاوەدان دەبێتەوە ،کۆمەڵگا پیانەوە خۆشگوزەران دەبێت ،نەوەی داھاتوو لێی سوودمەند دەبێت ،لەم سەردەمە ئاڵۆزەی ژیاندا ئەگەر واڵت لەرێگەی بەکردارکردنی بیرۆکە بەتواناو گەورەکانەوە ئاراستەی کارکردنی بە ئاراستەی گەشەی بەردەوامدا بێت ،ئەوا دەتوانرێت ھیوایەکی زۆر بۆ ژیان و پێشکەوتن لە واڵتدا بنیات بنرێت ،بەاڵم بەپێچەوانەوە ئەگەر ئاراستەی کارکردن بەم ئاراستەیە نەبێت و لەریگەی پرۆژەی بێھێز و کورت مەودا و کاتیەوە تواناکان بخرێتەگەڕ و کات خەرج بکرێت ئەوا بەھیچ شێوەیەک ناتوانرێت ھیوا گەورەکان بنیات بنرێن .کات زۆر خێرا دەڕوات و جێبەجێکردنی کارو پرۆژەکان خێرا نەبن پێڕاناگەن و بە ئەنجام ناگەن. ئەگەر واڵتێک کە خاوەن رووبەرێکی زۆرو فراوانی زەوی کشتوکاڵی بەبەرەکەت بێت زۆر مەخابن شەوورۆژ نەخرێتە سەریەکتر بۆئەوەی بە چاکترین شێوە ئەم ھەلە نەقۆزرێتەوە، ئەگەر واڵتێک بە سەرچاوە بەکەڵک و گرنگە پیشەسازیەکان دەوڵەند بێت زۆر مەخابن شەوو رۆژ نەخرێتە سەریەک بۆئەوەی بە باشترین و زانسترین شێوە کار بۆ پرۆژە پیشەسازیەکان نەکرێت ،ئەگەر واڵتێک دەستی کاری زۆری ھەبێت زۆر مەخابن دەسەاڵتی ئەم واڵتە ئەم دەستی کارانە بە جوانترین شێوە نەخاتە کار ،ئەگەر واڵتێک بە پەترۆڵ دەوڵەمەند بێت زۆر مەخابن بەباشترین شێوە وەبەرھێنانی تێدا نەکرێت ئیتر ...ھتد. ھەروەک چۆن ئەو کەسانەی نەیانویست لە چاو زۆربەی خەڵکی دەوروبەریاندا نەزانتر بن و زانا دەرچوون ،بەھەمان شێوە ئەو واڵتانەی کە نەیانویست لە واڵتانی دەوروبەریان کەمترو نزمتر دەربچن بوون بە واڵتانی بەھێز و تواناو دەوڵەمەند و پێشکەوتوو و خاوەن بڕیاری گرنگ .بەپێچەوانەوەش ئەو واڵتانەی کە خۆیان بە بێسەروەبەرترین واڵتانی جیھان بەراورد دەکەن بێگومان ئەوا واڵتی زۆر بێسەروبەریان لێدەردەچێت و نەک ناتوانن بەرەو ئاراستەی گەشەی بەردەوام ئاراستەبگرن ،بەڵکو لەم واڵتانەدا ،کات بێ ھەوڵدان بۆ دروستکردنی ژێرخان بەڕێ دەکرێت و ئیدارە دەکرێت ،ھەندێک کاری گرنگ لە بوژاندنەوەی واڵت و بەئاراستەبردنی گەشەی بەردەوام زیاتر پێویستی بە بیری گەورە و کاریگەر ھەیە نەک تەنھا بوونی سەرمایەی زۆر .کە ھەندێک جاران ئەمە وادەکات کە بڵێین بۆ بەرێوەبردنی واڵت بیری گەورە زۆر باشترە لە بوونی سەرمایەو بودجەی گەورەو بێ ھەبوونی مێشکێکی گەورە .بۆ سەلماندنی ئەم تێڕوانینە با ئاوڕ لەو واڵتانەی ساڵی چوارهم
16
111
پێشکەوتووی جیھان بدەینەوە کە خاوەن بیرو ھۆشە گەورەو داھێنەرەکان بە ماوەیەکی زەمەنی کورت توانیان بەرەو لوتکەی پێشکەوتنیان ببەن و ئاکامەکەشی حەسانەوەی ھاواڵتیەکانیانن و بوونی دوارۆژێکی روناک بۆ نەوەکانی داھاتویان .پالنە کورت خایەنەکان بێ ستراتیژیەتن و واڵت بە داڕشتنی پالنی کورت بەڕێوە ناچێت. دوا بە دوای ئەوەی کە تەکنەلۆژیا پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینی و ئەم پێشکەوتنە خێراو پڕ گرنگەی ژیانی مۆدێرن گشت الیەنێکی ژیانی مرۆڤایەتی گرتەوە ئیتر سێ ئاست لە واڵتانی جیھاندا دەرکەوت کە لەم سەردەمەی ئێستادا لەسەر بنچینەی بە ئاراستەگرتنی گەشەی بەردەوام واڵتان بۆ سێ ئاست دابەش بووینە، ئاستی یەکەمیان بریتیین لە واڵتانی پێشکەوتووی تەکنۆلۆژیا و ئابووری و ئەم واڵتانە کە ژمارەیان زۆرە کارکردنی بەردەوامی چەند ساڵی رابدوو وایانی لێکرد کە ببنە خاوەن ژێرخانێکی زۆر پتەو ،ھەروەھا ئاستی دووەمی واڵتان ئەو واڵتانەن کە لە گەشەکردندان و تێیاندا وردە وردە کار بۆ ژێرخانێکی باش دەکرێت و کلتوری کارکردنی بەردەوام و تێپەراندنی کلتوری بێئاگایی لە دونیای دەرەوە لە خەسڵەتەکانی ئەو واڵتانەن ،بەاڵم ئاستی سێیەم ئەو واڵتانەن کە کلتوری قسکردنی زۆری بێ کردارو ھەوڵنەدان بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی پتەوی ئابووری و زانستی لە خەسڵەتەکانی ئەو واڵتانەن ،ئەم جۆرە واڵتانە وەک ئەو مرۆڤە وان کە توشی شێرپەنجە بووبێت و چارەسەریشی ئەستەم بێت ،بۆیە ئەم جۆرە واڵتانە بریتیین لە جەستەیەکی نەخۆش و بێ چارەسەری بنەڕەتی .کێشە لەوەدایە کە لەنێو ھەر کۆمەڵگایەکدا ئەگەر گوتاری بێ کردار بەردەوام دووبارەبونەوەی بەخۆیەوە بینی ئەوا کاردەگاتە ئەوەی کە ئەم حاڵەتە نائاساییە ببێتە کولتوری بیرو ھزری بەشێکی زۆری تاکەکانی ئەم کۆمەڵگایە ،ئیتر قۆناخێکی زۆر ترسناک دێتە پێش ئەویش بریتییە لە باوەڕ بەخۆنەبوون لە ھەنگاوە کردەییەکان. گەشەی بەردەوام ( ،)sustainability developmentکە لە سەرەتادا تیشکمان خستبووەسەر ،ھەروەک ماناکەی لە ناوەکەیەوە زۆر بە رووی دیارە... واتا بەردەوامبوون لە گەشە و نەوەستان و نەگەرانەوە بۆ دواوەو بەخشینی خزمەتی بەردەوام ،کە جێبەجێکردنی ئەمە بەرلەوەی سەرمایەی بۆ خەرج بکرێت بیرێکی زۆر گەورەی دەوێت کە بیخاتە کار. ئەگەر بە وردی لە بابەتی دۆخی ئێستای جیھان لە رووی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی واڵتان و کاریگەرێتی مەترسی کێشەی ئابووری و سیاسی و کۆمەاڵیەتی و مەترسی ژینگەیی بەسەر کۆمەڵگاکان و واڵتاندا بڕوانین و زۆر باش ئەم بابەتە بخوێنینەوەو ھەرسی بکەین و لێکدانەوەیەکی زانستیانە و تێروتەسەلی بۆ بکەین ،ئەوا بەروونی و ئاشکرایی بۆمان ساڵی چوارهم
112
16
دەردەکەوێت کە ھەندێک لە کۆمەڵگاکان لەنێو ھەندێک واڵتانی جیھاندا ئاراستەی ژیانیان بەرەو بەختەوەری زیاتر ئاراستەکراوە ،لەبەرامبەردا ھەندێک لە کۆمەڵگاکانی جیھان لەنێو ھەندێک واڵتاندا ئاراستەی ژیانیان بەرەو نەھامەتی و ماڵوێرانی زیاتر ئاراستەکراوە ...بەاڵم ئایا بۆ ؟ وەاڵم ...لەبەرئەوەی لەم سەردەمە خێرایەی ئێستادا ئەگەر واڵت بەرەو گەشەی بەردەوام ھەنگاو نەنێت و ئیدارە نەکرێت و ستراتیژیەتێکی بەتواناو خێرای بۆ دانەڕێژرێت ئەوا ژیانی کۆمەڵگای ئەو شوێنە ژیانێکی پچڕ پچڕیان دەبێت لەبەرئەوەی پالنی بەرێوەبردنیان پالنی زۆر کورت خایەنن و ئەوەش بە کەڵکی ژیانی ئێستادا نایێت .لە ھەندێک لە واڵتانی جیھان لەگەڵ ئەوەی کە بڕە پارەیەکی زۆر جوڵەی تێدا دەکرێت ،بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا ئیدارەکردنێکی خراپ تێیدا جێبەجێ دەکرێت و لەم شوێنانەی کە ئەم ئێدارە خراپانەیان تێدا جێبەجێ دەکرێت کاری پرۆژە کاریگەر و ستراتیژیەکان دوا دەخرێت و کارە ناگرنگەکان دەخرێنە لەپێشینەی کارە ئەنجامدراوەکان و جێبەجێ دەکرێن .سەرەڕای ئەوەش کارو پرۆژە جێبەجێکراوەکان بەشێوەیەکی پڕ کەموکوڕی ئەنجام دەدرێن و دەبێ پرۆژە جێبەجێکراوەکان ماوە ماوە کاری چاکردنەوەیان ()maintenance بۆ ئەنجام بدرێت لەپێناو ئەوەی بۆ ماوەیەکی دیکەی زۆر کورت لەکارکردندا بەردەوام بێت کە ئەو پینەو پەڕۆکردنەیەش پێشکەوتنی لێیەوە نایەتەدی .کەواتە ناتوانرێت بەم جۆرە پرۆژانە خزمەتی بەردەوامی خەڵکی واڵت بکرێت و بەم شێوەیە ئەگەر ژیان و خزمەتگوزاری بۆ ماوەیەکی کورت نیمچە پێشکەوتنێک بەخۆیەوە ببینێت ئەوا لەماوەی دواتردا ماوەیەکی درێژتر ئاستی ژیان و خزمەتگوزاریەکانی خەڵک بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە کە ئەم حاڵەتە بەردەوام لە دووبارە بونەوەدایە واتا لەدوای ھەر دروستکردنێکی بچوک روخانێک دێتەدی و بەوەش گەشەی پڕۆژەکان بەردەوام نابن و دەوەستن و دووبارە بەکاردەخرێنەوە جارێکی دی دەوەستن و دووبارە بەکار دەخرێنەوە و ئەو حاڵەتە بەردەوام دەبێت و بەم شێوەیە ئیدارەکردنی واڵت بەردەوام دەبێت و ئەوەش بەشێوەیەکی راستەوخۆو ناراستەوخۆ کاریگەری تەواوی لەسەر بارودۆخی کۆمەاڵیەتیدا دەبێت و ئیتر بەرەوپێشڤەچوونی کۆمەڵگا زۆر سست دەبێت و بە کەڵەکەبوونی ئەم حاڵەت و سیاسەت و بەڕێوەبردن و کەموکورتیە بەردەوامیە واڵت زۆر لەگەشەی بەردەوام دوور دەکەوێتەوەو ئەوەی دێتەدی لەوانەیە بگاتە حاڵەتی سڕبوونی دەوڵەت کە ئەوەش حاڵەتێکی زۆر نائاسایی پڕ خەتەرناکە بۆ ژیانی نەوەکانی داھاتوو ،ئەو وێنایەی کە پێشانماندا لە باشترین حاڵەتیدا دەوڵەتێکی گەشەکردووی نابەردەوامی لێیەوە دێتەدی، واتا دروستبوونی واڵتێکی الواز. ساڵی چوارهم
16
113
بۆئەوەی واڵت بچێتە نێو ئاستی گەشەیەکی بەردەوام و لە پێشکەوتنە خێراکانی جیھاندا دابڕاو نەبێت و بەشدار بێت ،ئەوا دەبێ ئەقڵ و مێشکە گەورەکانی خاوەن داھێنان نەک فەرامۆش نەکرێن ،بەڵکو گرنگیەکی لەرادەبەریان پێبدرێت .واتا بە کورتیەکەی دەبێ زانست پێشەوایەتی واڵت و خەڵکەکەی بکات و ئەو واڵتانەی کە ئێستا لە ئاستە زۆر پێشکەوتووەکانی جیھاندا شوێنگەیان ھەیە ،ئەوانە ئەو واڵتانەن کە بەرێوبەرانیان وایان کرد زانست ببێتە پێشەوای واڵت و زانست و لۆجیک رێ پیشاندەری خەڵکی واڵت بێت. سیستمی فێرکردنی بەھێز ...توانستی گەیشتن بە بوارە جیاوازەکان زیاد دەکات و باری تەندروستی باش دەکات ،ھەروەھا کۆمەڵگایەکی بەھێز و توانا بەرھەم دێنێت، لە ھەمان کاتدا گەشەی ئابووری بەھێز و خێرا دەکات و ھەروەھا فێرکردن ئەو توانا داھێنانەییانە زیاد دەکات کە خەڵکی واڵت پێویستیان پێیەتی لەپێناو وەدەستھێنانی بارێکی ئابووری گەشەی بەردەوامی تازە ،بەجۆرێک لە بوارەکانی وەک وزەی نوێ بوەوە و کشتوکاڵی زیرەک و دووبارە بنیاتنانەوەی دارستان و دیزاینکردنی شارەکان ھەروەھا بەرێوەبردنێکی راست و لۆجیکیانەی سیستمی ژینگەی تەندروستی . پێویستە خوێندنگا وەک ناوەندێکی فێرکردن بەشێوەیەکی تەقلیدی بەرێوە نەبردرێت، بەڵکو دەبێ بکرێتە تاقیگەیەکی فێرکردن و ئەو خوێندکارانەی لێی دەردەچن شارەزا بن بە زانستی ئەو پسپۆڕێتیەی کە لێی دەخوێنن . بۆ بنیاتنانی گەشەی بەردەوام واتا بۆ تێپەڕاندنی واڵت لە سیستمی ژیانێکی تەقلیدی و پرۆژە کورت خایەنەکاندا بۆ سیستمی پرۆژە درێژخایەن و ستراتیژیەکان ئەوا پێویستە لەچەندین رێگەوە حکومەتی واڵت ھەوڵی باشکردنی سیستمی ئابووری بدات بەشێوەیەک کە داھاتی تاک باش بێت واتا ھەوڵدانی جدی و ئازایانە بۆ نەھێشتنی ھەژاری .کە لەم رێگەیەوە ئەوەی لە یەکەم خاڵدا دێتەدی بریتییە لە توانای بەشداری کردنی گشت مندااڵن لە قۆناخەکانی خوێندندا بەشێوەیەک کە بەدەستھێنانی پسپۆڕێتی لە یەکەم ستراتیژیەتەکانی دەسەاڵتی واڵتدا بێت . گرنگیدان بە پسپۆڕێتی خاڵی دەسپێکی سەرەتایی دەستکردن بە جوڵەی پەرەسەندنی واڵتە لە چوارچێوەی گەشەی بەردەوامی واڵتدا بە گشت تەوەرەکانی بەرێوەبردنیەوە. بۆ بابەتەکانی بەرێوەبردنی ژیان حکومەت واتا دامەزراوەی بەرێوەبردنی واڵت دەبێ بریتیی بێ لە مامۆستا بۆ تاکەکانی نێو کۆمەڵگا ،واتا ئەوە دامەزراوەی حکومەتە کە دەبێ و ئەرکە لەسەر شانی کە خەڵکی واڵتەکەی فێری یاسا بکات و رۆڵەی واڵتەکەی ھانی فێربوونی زانست و زانیاری بدات و بەردەوام لە ھەوڵی ئەوەدابێت کە تاکەکانی واڵت لە خۆشترین باری گوزەرانیدا بن و نەوەکان خەونی گەورەیان ھەبێت و بۆیان ساڵی چوارهم
114
16
بێتەدی .کاتێ کە خۆشیەکانی ژیان فەراھەم بێت و دەرگای پێشکەوتنە یەک لەدوای یەکەکان وااڵ بێت و زوو بە زوو ئەنجامەکانی بکەوێتە نێو ژیانی خەڵکی واڵت و ھیواکان زۆر بن و حکومەت مامۆستای ھاواڵتی بێت بەوەی کە زۆربەی زاناو بیرمەند و شارەزا و پسپۆڕ و لێھاتووەکان لە بڕیاری حکومەتدا بەشداربن ،ئەوا ژیان بریتیی دەبێ لە بەشێک لە بەھەشت و ھاواڵتیانی واڵت وا سەیری ژیان دەکەن و خەڵکانی دەرەوەی ئەم واڵتەش حیسابی بەشێک لە بەھەشت بۆ ئەم واڵتە دەکەن .کە لە راستیدا ھەندێک لە واڵتانی جیھان گەیشتونەتە ئەو ئاستە و بە بەراوردکردنیان بە واڵتە بێ سەروبەر و وێرانکراوەکان وەک بەھەشت وان . گەیشتنی پرۆژەکانی واڵت بە گەشەی بەردەوام پرۆسەیەکی زۆر درێژخایەنە و ئەو واڵتانەی کە پرۆژەکانی بەرێوەبردنی خزمەتگوزارەیەکان تێیاندا پرۆژەی ستراتیژی و درێژخایەنن و لە گەشەیەکی بەردەوامدان کاروانێکی دوورو درێژ و پڕ مەعریفەیان بەرێکردووە تا بەم ئەنجامە گەیشتوون .بۆ نموونە وەک واڵتانی ئوروپای رۆژئاوا و ئەمریکای باکوور و زۆر شوێنانی تری جیھان ،بەاڵم ھەندێک لە واڵتان کە کۆریای باشوور باشترین نموونەیانە کاتێکی کەمیان ویست تا گەیشتن بەو واڵتەی کە لە ریزی پێشەوەی واڵتە ھەرە پێشکەوتووەکانی جیھانە لە رووی تەکنەلۆژیا و سیستەمی بەرێکردنی ژیان و سیستمی گواستنەوەو ژینگە و کۆمپانیاکان و پەیوەندیەکانی دەرەوەو ...ھتد. لەبەرئەوەی لەم واڵتەدا بەشێوەیەکی گشتی وا ھەستیان کرد کە بەشێوەیەکی زۆر خێرا پێویستیان بە گۆڕاندنی سەرلەبەری ژیانیانە لە نەھامەتیەوە بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی درێژخایەن ،ئەوان ھەوڵیاندا پێش لە ئاستی پێشکەوتووی واڵتانی پێشکەوتودا بگرنەوە .بۆیە ئەم واڵتە ھەردەم ھەوڵی ئەوەدەدات کە خۆی لە پلە یەکی جیھانیدا ببینێتەوە .خەڵکانی خەم خۆری ئەم واڵتە ھەستیان بەوەکرد کە پێویستە بەشێکی خەوتنیان بۆ کارکردن بگۆڕن و لە کارکردنی بەردەوامیاندا ھەر بەردەوام بن و نەوەکانیان فێری ئەم رەفتارە دروستە بکەن .بۆئەوەی ئەوان چاویان لە دەستی ھاوکاری واڵتانی دیکەدا نەبێت بەڵکو واڵتانی دیکە داوای ھاوکاری لەوان بکەن .بە کورتیەکەی ئەوەی لە کۆریای باشووردا روویدا واتا پێشکەوتنە تەکنۆلۆژیا ئابووریە مەعریفیەکە لە راستیدا بریتیی بوو «بێزاربوون لە نەھامەتی و کەموکوڕی» .کاتێ کە تۆ لە نوستن بێزاربویت ئەوا ھەوڵدەدەیت لەسەر پێ بوەستیت ،کاتێ کە لە بێ کاری بێزاربوویت ئەوا ھەوڵدەدەیت کارێک بدۆزیتەوە ،کاتێک کە لە قسەکردن بێزاربوویت ھەوڵدەدەیت بێ دەنگی ھەڵبژێریت. ھەندێک لە واڵتانیش لە رێگەی ھاتنەدی گەشەی بەردەوامدان ،ئەوەش ھەستێکی زۆر ساڵی چوارهم
16
115
خۆشە بۆ ھاواڵتیەکانی کە تەئکید بن لەوەی لە داھاتوودا بەتایبەت نەوەکانیان بەرەورووی رۆژگاری پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی دەبنەوە . گەشەی بەردەوام بەالنی کەم ئەم سێ بوارە دەگرێتەخۆ: .١ئابـــــــووری .٢ژینگەیـــی .٣کۆمەاڵیەتی رۆشەنبیری کە دەتوانرێ پێناسەی گەشەی بەردەوام بە تەنیایی بەپێی ھەریەکێک لەم بوارانە پێناسە بکرێت ،بەاڵم دەبێ ئەوە بزانین کە لە بنچینەدا پێناسەی گەشەی بەردەوام گرێدراوی نێوان ھەرسێ تەوەرەکەیە .کە ئامانجی گەشەی بەردەوامی کۆمەاڵیەتی بوونی کاریگەرێتیە لەسەر پێشکەوتنی خەڵک و کۆمەڵگا بەرێگەیەک کە دادپەروەری کۆمەاڵیەتی و باشکردنی باری گوزەران و تەندروستی لێیەوە بێتەدی .کەچی لە گەشەی ژینگەییدا ئامانجە سەرەکیەکە بریتییە لە پاراستنی ژینگە و سامانە سروشتیەکان، ھەروەھا تەوەری گرنگیدان بە گەشەی بەردەوامی ئابووری پەرەسەندنی ژێرخانی ئابووری دەگرێتەوە ئەمە لەرێگەی بوونی بەرێوەبردنێکی بەتوانا و پرۆفیشنااڵنەی سامانی سروشتی و کۆمەاڵیەتی . لەبارەی کۆمەڵگاوە ئەگەر پێناسەی پێگەیشتن بکەین ئەوا بریتییە لەو قۆناخەی کە کۆمەڵگا لە باری ھەژاری و بێ دەرامەتی و دواکەوتویی و نەخوێندەواریەوە دەگۆڕێت بۆ کۆمەڵگایەکی ھەبوو و دەوڵەمەند و خۆشگوزەران و خوێندەوار ،ئەگەر نموونەی کۆریای باشوور وەربگرین ،ئەوەی دەیبینین ئەوەیە کە کۆمەڵگای کۆریای باشوور توانی لە ھەژارترین کۆمەڵگای کشتوکاڵیەوە لە سااڵنی شەستەکاندا توانی لە ماوەی نزیکەی سێ دەیەدا بۆ کۆمەڵگایەکی دەوڵەمەندی خۆشگوزەران بگۆڕێت .ئەوەش لەوەوە دەستپێکرد بڕوایان وابوو کە بەشێکی گەورەی گەشەی بەردەوام بریتییە لە بەدیھێنانی خۆشگوزەرانی بۆ تاکەکانی کۆمەڵگا .بۆیە بەدیھێنانە یەک لەدوای یەکە سەرکەوتووەکانی کە کۆریای باشوور لە کاروانی گەشەپێداندا لەسەر ئاستەکانی ئابووری و رامیاری و کۆمەاڵیەتی و رۆشەنبیریەوە بەدەستیان ھێنا ،ئەوە سەرەڕای زیادبوون و بەرفراوانبوونی چاالکی و بەشداربوونە جیھانیەکانیان . وا لە خوارەوە لە گرنگترین ئامانجەکانی گەشەی بەردەوام کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بارودۆخی گوزەراندا ھەبێت دەخەینەروو: دەبێ ئامانجی گەشەی ئابووری بەدیھێنانی بڕی پێویستی ئاوو بەرزکردنەوەی توانستی بەکاربردنی ئاو لە گەشەی کشتوکاڵی و پیشەسازی و ژیانی شارستانیەتی شار و گونددا ساڵی چوارهم
116
16
بێت .ھەروەھا ئامانجی گەشەی بەردەوامی کۆمەاڵیەتی دابینکردنی وەدەستھێنانی ئاو بۆ بەکاربردنی ماڵەوەو کشتوکاڵی بچوک کە زۆربەیان ھەژارن .ھەروەھا ئامانجی گەشەی بەردەوامی ژینگەیی بەدیھێنانی پاراستنی تەواوی سەرچاوەکانی ئاو بەتایبەت ئاوی نێو چینەکانی زەوی و سیستمی ئیکۆلۆژیە. دەمێکە ئاڵۆزیەکانی ژیان وایانکردووە کە دەبێ ژیانی مرۆڤەکان بە گەشەی بەردەوامەوە چوارچێوە بدرێت و بەمەش دەبێ بەشێوەیەگی زۆر باش کەڵک لەو تەکنەلۆژیایە وەربگیرێت کە لەبەردەستدایە بۆ گەشەی بەردەوام و پالنە درێژخایەنەکان و پالنە سەرکەوتووەکاندا بەکار بھێنرێن. بوونی وزەی کارەبا بۆ روناکردنەوەو گەرمکردنەوەو ساردکردنەوەو بەرھەمھێنان و..ھتد .بەشێوەیەکی ھەردەمی و ئاشنابوونی مرۆڤەکان بە ھەبوونی کارەبای ھەردەمی لە پێویستیە یەکەمینەکانی ژیانە ،کەچـــی ...کێشە کەوتنە نێو ئەم پێویستیە کێشەیەکی ئەوتۆ دێنێتەدی کە ئیتر گەشەی بەردەوام دەبێتە خەیاڵ و مرۆڤە بێ کارەباکان (ئەو کەسانەی کە کارەبای بەردەوامیان نیە) دەکەونە نێو گێژاوی بەرەودواوە گەڕانەوە و دوچاری مەینەتی دەبنەوە. بەھەمان شێوە ئەو کۆمەڵگایەی کە لەم سەردەمە زۆر بەکارھێنەرەدا لە ژیانیانداچارەسەرکردن و دووبارە بەکارھێنانەوەی زبڵ و پاشماوەکانیان نیە یان بە مانایەکی راستتر ئەو کۆمەڵگایانەی کە بەشێکی زۆری پانتایی خاکەکەیان بووەتە زبڵدان ئەوا دووری نێوان ئەوان و گەشەی بەردەوام زۆر زۆرە. ھەروەھا ئەو کۆمەڵگایانەی کە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان ھەیە و ئینجا ئەگەرنەبوونی ئاو بێت یان پیسبوونی یاخود کارگێڕی کردنێکی خەراپی ئاو بێت گرنگ ئەوەیە ئەو کۆمەڵگایە لە یەکەم سەرچاوەی ئاو بێ بەشە ،کەواتە لەم حاڵەتەدا کارێکی ئەستەمە بتواندرێ کە ژیانی ئەم کۆمەڵگایە بخرێتە نێو گەشەی بەردەوام. لە حاڵەتێکدا فەراھەم نەبوونی خزمەتگوزاریەکی باش و پێویست لە سێکتەریتەندروستیدا کە ببێتە ھۆکاری بنەبڕکردنی ھەندێک لە نەخۆشیەکان لەنێو ئەو کۆمەڵگایەدا ھەروەھا نەبوونی چارەسەری بەردەوام و پێشکەش نەکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەیەکی بەردەوام بۆ تاکەکانی کۆمەڵگا لە شار و دیھاتەکاندا واتا وەستانی بەشێکی گرنگی ژیان لەنێو ئەو کۆمەڵگایەدا. بوونی دامەزراوەیەک یان وەزارەتێکی فێرکردنی الواز و بێ ھێز دوور لە ئاستەپێویستەکەی کە پێویستە لە حەقیقەتدا ھەیبێت شکست بە بواری فێرکردندا دێنێت و ئەو کاریگەرێتیە نێگەتیڤیەش واڵت بەرەو داڕوخان دەبات و بەمەش فێرخوازانی واڵت ساڵی چوارهم
16
117
دوچاری کێشەی گەورە دەبنەوە تا دەگاتە ئەو رادەیەی کە فێرخوازان لە دوارۆژی خۆیاندا گومانی زۆریان ھەبێت و باوەڕیان بە دامەزراوەی فێرکردنی واڵتەکەیان نەبێت، کە زۆر بەپێچەوانەوە دەبێ کەرتی فێرکردنی واڵت لە گەشەیەکی بەردەوامی بەتوانادا بێت . نەبوونی توانای دەستیشانکردنی نوخبەی ئەکادیمی و کەسە بەتواناکانی بواری زانستو ھۆکارەکانی بەرەو پێشەوەبردنی تەکنەلۆژیا و نەبوونی دامەزراوەیەک یاخود چەندین دامەزراوەی زانستی پرۆفیشناڵ بەتایبەت لە سەردەمی ئێستای پێشکەوتنە خێراکاندا کە ببێتە سەرچاوەیەکی گەورەی گرتنەخۆی کەسە ئەکادیمیەکان و خوێندکارانی زانست و داھێنەران و بەھرەمەندان ،کە ئامانجەکەی ھاتنەدی مرۆڤە بلیمەتەکانە ،واتای نەبوونی سەرچاوەی مەعریفە و ھەبوونی ئەلتەرناتیڤێکی تر کە پێچەوانەی ئەم سەرچاوە گرنگە واتا خەوتنی کۆمەڵگا یاخود خەواندنی کۆمەڵگا و بوونی پانتاییەکی ئێجگار زۆر لەنێوان کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو و ھۆشیار لەگەڵ ئەم کۆمەڵگا خەوێندراوە . ھەروەھا لەبارەی ژینگەوە ...لە ھەر واڵتێکدا نەبوونی ستراتیژیەتی بوژاندنەوەو پاراستنیژینگە و سروشت و نەبوونی پالنی درێژخایەنی ژینگەیی و لەپاڵ ئەوەشدا پێنەگەیاندنی ژمارەیەکی زۆری ژینگە دۆستان لەنێو ئەو کۆمەڵگایەدا ،واتا لە حاڵەتی مەیسەر نەکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ تەندروستیەکی لەبارو دەروونێکی ئارام و جیاکردنەوەی زبڵخانە لە شوێنگەی ژیان و کارنەکردن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی سروشتی و دەروونێکی لەبار بۆ پێگەیاندنی مندااڵنی ساوا و بە گەورەبونیان لەنێو ژینگەیەکی لەبار بۆ ژیانێکی ئاسوودە و بەبەرھەم و داھێنەر . ھەریەک لەو نموونانەی کە ئاماژەمان پێیان کرد و بە چەندین کەموکوڕی دیکەی ژیان خۆی لە خۆیدا بەرھەمی بێ پالنی و نەبوونی ھێڵکاری و نەخشەی گەشەی بەردەوامن. ئێمە دەبینین کە شانۆی کردارەکانی گەشەی بەردەوام ژینگەیە بە گشت پێکھاتەکانیەوە لە مرۆڤـــ و رووەک و زیندەوەرو نازیندوو و ھەوا و سەرچاوە نوێبووەوەکان و نا نوێبووەوەکان .ئێمە دەزانین کە زۆربەی ئەم سامانانە بریتیین لە سامانی نوێنەبووەوە بەو مانایەی کە رۆژ دوای رۆژ روولەکەمی دەکەن بەتایبەت بابەتی وزە کە بڕی وزەی پێویست لەھەر رۆژێکدا چەند جارێک بەرامبەرە بەبەراورد لەگەڵ رۆژی پێشتردا. شۆڕشی پیشەسازی کاریگەریەکی گەورەی لە بەرزکردنەوەی داواکاری لەسەر وزە و مادە خامەکاندا ھەبووە .بەرەوپێشچوونی پیشەسازی بووە ھۆی پیسبوونی ھەوا و بووە ھۆکاری رودانی ناھاوسەنگیەکی گەورە لە ھاوسەنگی رێژەی گازەکان لە بەرگەھەوای گۆی زەویدا بەوەش گۆی زەوی کەوتە بەرامبەر ھەڕەشەکردنی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی، ساڵی چوارهم
118
16
کە ئەوەش بووە ھۆی توانەوەی بڕێکی زۆری بەفر لەھەردوو جەمسەرەکانی باکوور و باشووری گۆی زەویدا و بەوەش ئاستی ئاوی دەریاو زەریاکان بەرزبۆوە کەوا ئەوەش بووەتە ھۆی ئەوەی رووبەرێکی گەورەی زەوی بکەوێتە ژێر کاریگەری ھێرشی داپۆشینی زەوی بە ئاو ،کە لەبەرامبەر ئەوەشدا رێژەیەکی ئاوی خواردنەوە رێژەیەکی ئێجگار کەمە . گەشەی بەردەوام – Sustainability Developmentچەند الیەنەیە ،کە بەالنی کەم لە ٣الیەن پێکھاتووە ،کە ئابووری ،ژینگەیی و کۆمەاڵیەتی رۆشەنبیریە. کە دەتوانرێت پێناسەی گەشەی بەردەوام بەپێی ھەریەکێک لەم سێ تەوەرانەوە بکرێت، بەاڵم گرنگە تێگەیشتنەکە بە دیاریکراوی پەیوەندی بەیەکەوە پەیوەستبوونی ھەرسێ الیەنەکە بگرێتەوە .بۆ نموونە، گەشەی بەردەوامی کۆمەاڵیەتی ئامانجەکەی بوونی کاریگەرێتیەکەیەتی لەسەر بەرەوپێشەوەچوونی خەڵک و کۆمەڵگا بەشێوەیەک کە لەرێگەیەوە دادپەروەری بێتەدی ھەروەھا چاکردنی بارودۆخی ژیان و باری تەندروستی .کەچی لە گەشەی بەردەوامی ژینگەییدا ئامانجی سەرەکی بریتییە لە پاراستنی ژینگە و سامانە سروشتیەکان .کەچی تەوەری گرنگیدان بە گەشەی بەردەوامی ئابووری گرنگی بە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری دەدات ئەمە سەڕای بوونی کارگێڕیەکی بەتوانای سامانە سروشتیەکان. لەرووی تیۆریەوە وادەزانرێ کە ئەم سێ تەوەرانەی گەشەی بەردەوام مونسەجیمن کەچی لە واقیعی پراکتیکیدا بەم شێوەیە نیە ،ھەروەھا پرەنسیپی سەرەکیش لەنێوان ھەرسێ تەوەرەکەدا جیاوازن ،کە لە گەشەی بەردەوامی ئابووریدا ھەبوونی توانست بریتییە لە پرەنسیپی سەرەکی .کەچی دادپەروەری تەوەری سەرەکی گەشەی بەردەوامی کۆمەاڵیەتیە ،ھەروەھا گەشەی بەردەوامی ژینگەیی تەئکید لەسەر توانای زەوی دەکاتەوە لەوەی کە تێیدایە و لە چۆنیەتی بەکاربردنی سامانە سروشتیەکان. ھەر یەکێک لە پێناسەکان تەئکید لە خەماڵندنی پێداویستیە مرۆڤایەتیەکان لە کاتی ئێستا و بۆ ئاییندە دەکاتەوە ھەروەھا چۆنیەتی پاراستنیان. بۆئەوەی پێناسە لێکجیاواز و کێبڕکێیەکانی گەشەی بەردەوام بە تەواوی بناسین ،ئەوا ئەوەی پێش ھەموو شتێک پێویستە ئەوەیە دان بەوەدابنێین کە خاڵی سەرەکی و دەستپێکردن بۆزۆربەی ئەدەبیاتەکانی «گەشەی بەردەوام» بەوە دەناسرێت کە پێی دەگوترێت دژبەیەکی ژینگەیی ( )Environmental Paradoxyلەبەرئەوەی بۆ زۆربەی گرنگیپێدەرانی گەشەی بەردەوام دژ بەیەکیەک ھەیە لەنێوان ئەوەی کە مرۆڤـــ داوای دەکات لە زەوی و لەبەرامبەردا ئەوەی زەوی لەتوانایدایە بێدات بە مرۆڤـــ. ھەروەھا بۆئەوەی پەرە بەو تێگەیشتنەی «گەشەی بەردەوام» بدرێت کە رێکەوتن ساڵی چوارهم
16
119
لەسەریدا دەکرێت ،ئەوا دەبێ تێگەیشتنێکی ھاوبەش ھەبێت بۆ ئەو شتەی کە مەبەستە بەردەوامبوون بە گەشەکەی بدرێت .ھەروەک تێبینیمان کرد کە لەم دیراسەکردنەدا بۆ تێگەیشتن لە «گەشەی بەردەوام» فۆکەسی زۆر خراوەتە سەر مرۆڤــ و لەوەدا مرۆڤـــ بااڵدەست کراوە ،واتا لە ئەدەبیاتی «گەشەی بەردەوام» تەرکیز خراوەتە سەر بەردەوام بوونی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەسەر زەویدا ،بەاڵم کامە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ؟ کە وەاڵمەکە بەپێی ریپۆڕتی برۆندتالند مەبەست لەو کۆمەڵگا مرۆڤایەتیەیە کە لەتوانایدایە پێداویستیەکانی وەدەست بێنێت ،کەچی لەوانەیە بە رێگەی جیاواز لێکدانەوەو تێگەیشتن بۆ ئەم پێویستیانە بکرێت . کە لە دواییدا دەتوانین بڵێین کە دیارترین کێشە لەم بوارەدا بریتییە لە چاالکی لەڕادەبەدەری مرۆڤەکانە بۆ بەکاربردنی سامانە سروشتیە ھەمەجۆرەکان لەبەرامبەر توانای دیاریکراوی سروشت بەرامبەر ئەو ھەموو چاالکیە زۆرە بێ وەستانەی مرۆڤەکان .لەبەرئەوە لە چاکترین پێناسە کردەییە گونجاوەکان بۆ بەردەوامبوون ـــ ،Sustainabilityلە بەئامانج گەیاندنی زۆرترین ڕادە لە توانستی ئابووری لە چاالکیەکانی مرۆڤـــ لە سنووری ئەوەی کامەی گونجاوە لە سامانە تازەبوەوەکان و لە ئیستیعاب کردنی توانستی زیندەگی سروشتی و بەستانەوەی بە پێداویستیەکانی نەوەی ئێستا و نەوەکانی داھاتوو ،بە مەرجێک ئەو پێداویستیانە نەبنە ھۆی مەترسیەکی راستەوخۆ لەسەر کردارە سروشتی و مادی و کیمیایی و زیندەگیەکان .بۆ گونجان لەگەڵ ئەم پێناسەیەدا پێویستە بەپێی ئەم سێ جۆرە لە ھاوسەنگی تەئکید لە چارەسەرکردنی کێشەی ژینگەییدا بکرێتەوە: ھاوسەنگی لەنێوان شوێنەکاندا بەتایبەت لەنێوان باکوور و باشووردا. ھاوسەنگی لەنێوان زیندەوەراندا. ھاوسەنگی لەنێوان نەوەکاندا .ئەوە دەگەیەنێ کە کار لەسەر سنووردانانی چاالکیە ھەمەجۆرەکانی مرۆڤەکان دابندرێت کە لە رێگەی ئەم سیاسەتەوە بتوانرێت پاڵەپەستۆی زۆر نەخرێتە سەر سروشتی زەوی یاخود بەمانایەکی دیکە پاڵەپەستۆیەکی زۆر نەخرێتە سەر بەشە ژیانی نەوەکانی داھاتوو .ئینجا لەبەرئەوە پێویستە لەسەرمان کە کار بۆ بەردەوامی بکەین کە ئەوەیە باری ھاوسەنگی جیھانی لەنێوان پێداویستیەکانی مرۆڤەکان و پێداویستیە سروشتیەکان، کە لێرەدا پێویستە رەچاوی زۆربەی پێداویستیە سروشتیەکان بکەین کە جێبەجێکردنی ئەوە بابەتێکی یەکالکەرەوەیە بۆ مرۆڤـــ. ساڵی چوارهم
120
16
گەشەی بەردەوام :کرداری پەرەپێدانی زەوی و شارەکان و کۆمەڵگاکانە ھەروەھا کارە بازرگانیەکان بە مەرجی بەدەست خستنی پێداویستیەکانی ئێستا و بێ پشتگوێ خستنی توانستی نەوەکانی داھاتوو بۆ دەست خستنی پێداویستیەکانیان ،جیھان بەرەورووی مەترسیەکانی وێرانبوونی ژینگەیی دەبێتەوە کە پێویستە بەسەریاندا زاڵبین لەگەڵ پشتگوێ خستنی پێداویستیەکانی گەشەی ئابووری ھەروەھا فروانتربوونی پانتایی یەکسانی و دادپەروەری کۆمەاڵیەتی. • بۆ بەدیھێنانی گەشەی بەردەوام ،دەبێ دان بەوەدا بنرێت کە نەوەی ئێستا بەرپرسیارە لە داھاتوو ،کە بۆ ئەوەش دەبێ فێری ئەساسیاتی ئیدارەدانی ئەو سامانەی کە لەبەردەستە بۆ گەشەپێدان ببێت. سامانی سروشتی :واتا زەوی و ئەوەی کە لەناو چینەکانی و ئەوەی کە لەسەر رووەکەیەتی لە خاک و دارستانەکان و لەوەڕگاکان و ئاوو مەناخ و کانزاکان و زیندەوەران .کە ھەندێک لە لێکۆڵەوەران دابەشی دەکەن بۆ سامانە سروشتیەکان وەک (زەوی و سەرچاوەکانی وزە) ھەروەھا سامانە ژینگەییەکان وەک (ئاوو ھەوا). • گەشەی مرۆیی :ئەو گەشەیەیە کە خودی مرۆڤـــ دەکاتە ئامانج کە بریتییە لە قەوارەی مرۆڤـــ خۆی و پابەندبوونی بە پێداویستیە مرۆییەکانی لە گەشە و پێگەیشتن و ئامادەکاری بۆ ژیان ،لەبەرئەوەی مرۆڤـــ خۆی بزوێنەری ژیانە لەنێو کۆمەڵگاکەیدا ھەروەھا ھەر خودی خۆی رێکخەر و پەرەپێدەر و تازەکەرەوەیەتی . • ستراتیژیەتی ئیدارەی سامانی مرۆیی :کرداری بەستنەوەی بەرپرسیارێتی سامانی مرۆییە بە کردارە کارگێڕیەکان کە پێویستی بە بەیەکەوە بەستنی سیاسەتی سامانی مرۆییە بە ئامانجە ستراتیژیەکان بۆ ئیدارەدان لەپێناو چاکردنی چۆنیەتی بەرێوەبردنی کارەکانی رێکخراو (کۆمپانیا یاخود دامەزراوە) کە لەسەر مەعریفەدا بنیاتنراوە. • کە بە دیدی گەشەی مرۆیی ،مرۆڤـــ سەرچاوەی کێشەیە و ھەر مرۆڤیشە بریتییە لە چارەسەر. • ھەژاری زیاترە لەوەی کە بریتیی بێ لە تەنھا لە ھەژاری لە داھات و کۆکردنەوەی سامان بۆ سەرچاوەی رزقێکی بەردەوام ،بەڵکو دیاردەی ھەژاری برسێتی و کەم خۆڕاکی و نەبوونی توانای فێرکردن و زۆری تر لە خزمەتگوزاریە بنچینەییەکان و باری کۆمەاڵیەتی و دوورکەوتنەوە لە کۆمەڵگا و لەسەرەوەی ئەوانەوەش نەتوانینی بەشداری کردن لە بڕیاردان ،لەبەرئەوە پێویستە گەشەی ئابووری گەشەیەکی گشتگیر بێت و بەجۆرێک کە بەرپرسیارێتی بەردەوام بوون لە گەشەکردن بەدەست بخات ھەروەھا پاڵنەربێ بۆ ھەبوونی ھاوسەنگی. ساڵی چوارهم
16
121
کە بە دیدی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆنفرانسی لوتکەی زەوی لە ساڵی ١٩٩٢دا لە واڵتی بەرازیل لە ریۆدی جانیڕۆ بوارێکی گونجاو بوو بۆ رێکەوتن لەنێوان واڵتان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری سەرۆکانی واڵتان بۆ داڕشتنی ستراتیژیەتێکی پڕ لە وردەکاری بۆ بەدیھێنانی گەشەی بەردەوام بەشێوەیەکی کاریگەر لە داھاتویەکی نزیکدا. پێوەری شارستانیەتی نەتەوەکان و گەشەی بەردەوام: شارستانیەتی نەتەوەکان بە چۆنیەتی توانستیان لە وەبەرھێنانی سامانە سروشتیەکانیان بەھۆی سامانە مرۆییەکانیانەوە دەپێورێت ،لەسەر ئەم بنچینەیەدا نەتەوەکان بۆ چوار بەش دابەشکران: .١نەتەوەیی دەوڵەمەند – دەوڵەمەند :دەوڵەمەند بە سامانی سروشتی و سامانی مرۆیی وەک ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و واڵتانی رۆژئاوای ئەوڕوپا. .٢نەتەوەی دەوڵەمەند – ھەژار :دەوڵەمەند بە سامانی سروشتی ،ھەژار بە سامانی مرۆیی وەک واڵتانی کەنداوی عەرەبی. .٣نەتەوەی ھەژار – دەوڵەمەند :ھەژار بە سامانی سروشتی و دەوڵەمەند بە سامانی مرۆیی ،وەک ژاپۆن و واڵتانی باشووری رۆژھەاڵتی ئاسیا. .٤نەتەوەی ھەژار – ھەژار :ھەژار لە سامانی سروشتی و ھەژار لە سامانی مرۆیی ،وەک واڵتانی ناوەڕاستی ئەفریقیاو باشووری ئاسیا. ھەوڵەکانی گەشەی بەردەوام لە ھەردوو الیەنی مادی و مرۆییدا بەرەو روبەروبوونەوەی بزرکردن و بەرزنرخاندنی سوودەکانی سامانەکان و پاراستنیان و ئامادەکردنیان بۆ بەردەوامبوونی نەوە دوای نەوە ،کەواتە ئێمە لە کوێی ئەم دابەش کردنەین. مەفھومی گەشەی بەردەوام یاخود بەردەوام بوون: «ناتوانرێت بە گەشەی دورخایەن بگەیت ئەگەر لە رێگەی ئیدارەکردنێکی دروستی ژینگەییدا نەبێت» کە مەفھومی گەشەی بەردەوام ئەوانەی خوارەوە دەگرێتەوە: .١بەھاناوەھاتنی کۆمەڵگاکان و واڵتانی کە لە بارودۆخێکی کاریگەری ھەژاریدا دەژیێن، ئەوەش بۆئەوەی بژاردەی وێرانکردنی ژینگەیان نەبێت بۆ مەیسەرکردنی ژیانیان. .٢ھاندانی ئەو گەشەیەی کە پشت بە خود دەبەستێت لە سنووری توانستی ئەو سامانەی کە ھەیە. .٣ھاندانی ئەو گەشەیەی کە دەبێتە ھۆی پاراستنی جۆرێتی ژینگە و بەرھەم ھێنانی بۆ ماوەی دوورخایەن.
ساڵی چوارهم
122
16
نوسەر و چااڵکوان «کۆڵن بیڤان» دەڵێ کاتێ کە پەرتوکی ()No Impact Man م نوسی واتا « بەبێ کاریگەرێتی مرۆڤـــ» لەبەرئەوە نوسیم کە من تاڕادەیەک سەرقاڵ بووم بە گۆڕانکاری کەش و ھەوا و پشتبەستنمان بە نەوت .کەوا ئەم بابەتانە بۆ خزمەتکردنی شێوازی ژیانن ،لە راستیدا دەبینین کە مرۆڤـــ لە شاری نیۆیۆڕکیش کە بریتییە لە شارێکی دەوڵەمەند ماندوون .ئەوان رۆژانە ماوەی ١٢تا ١٤کاتژمێر کاردەکەن کە بەمەش کاتی پێویستیان نیە بۆ کات بەسەر بردن لەگەڵ خۆشەویستانیاندا، ھەروەھا ناتوانن ئەو ھیوایەتانەیان بەکاربێنن کە ھەیانە .واتا لەو شوێنەشدا کە بە دەوڵەمەند دادەنرێت ،کە مەسەلەکەش ئەوەیە بەڕاستی ئێمە لەپێناو کڕینی زۆرترین بڕی پێداویستیەکانمان زۆر کار دەکەین ،کە ئەوەیە جیھانەکەمانی وێرانکردووە .کەوا ھەموو ئەو شتە کڕدراوانەش بە پێویست دەزانین لەبەرئەوەیە بەردەوام گۆڕانکاری زۆر گەورە لە کەش و ھەوادا روودەدات ،ھەروەھا نەھێشتن و کەمکردنەوەی رووبەری دارستانەکان و پیسکردنی دەریا و زەریاکان ،کە ھەر ئەوانەن ڕەگی نەبوونی بەردەوامی و ڕەگی جۆری دیاریکراوی کێشە و گرژیەکان . کەچی ئەگەر بەرێگە و شێوازی ئاقاڵنە لەسەر ئاستی تاکە کەسی و لەسەر ئاستی کۆمەڵگادا بەیەکەوە کار بکرێت ،ئەوا جۆرێتی ژیان و بەردەوام بوون لە چوارچێوەی گەشەی بەردەوامدا بەھاوتەریبی لەگەڵ یەکتردا دەڕۆن. دەنگەکان لە سەرانسەری جیھان داوای سەرۆکایەتی کردنی ھەژاری و نادادپەروەری و گۆڕانی کەش و ھەوا دەکەن لەپێناو بەکردارکردنی ئەم داواکاریانە .سەرۆکانی واڵتانی جیھان لە ٢٥سێپتەمبەری ٢٠١٥لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک کۆبونەوەیان ئەنجامدا ،بۆ پشتبەستن بە خشتەی کارەکانی ٢٠٣٠بۆ گەشەی بەردەوام . کە خشتەی کارەکانی ١٧ ،٢٠٣٠ئامانجی تازەی گەشەی بەردەوام لەخۆدەگرێ کە بەمەش سیاسەتەکان و تەمویلکردن بۆ ماوەی ١٥ساڵی داھاتوو ئاراستە دەکرێ ،لە دەستپێکردن بە پەیمانی مێژوویی لە نەھێشتنی ھەژاری و ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گۆرانکاریە نێگەتیڤەکانی کەش و ھەوا لە جیھاندا . بەپیادەکردنی سێ تەوەری سەرەکی بەردەوام بوون بە ئامانج دەگات کە ئەوانەی خوارەوەن: .١گەشەی بەردەوام. .٢پاراستنی ژینگە. .٣دادپەروەری کۆمەاڵیەتی . ساڵی چوارهم
16
123
ھەروەھا لەماوەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠١٦دا گروپی )٢٠ G( ٢٠کە بریتیین لە بیست لە گەورەترین و سەرەکیترین واڵتانی ئابووری جیھان کە بە ئامادەبونی سەرکردەکانی ئەم واڵتانە کۆنفرانسێکی لە واڵتی چین بەست ئاماژەکردن بە پرسی ئابووری جیھان بەرەو مەترسی بونەوەی ئەو پرسە گرنگە بریتییە لە کێشەیەکی گەورەی جیھانی کە زۆربەی خەڵکی جیھان پێیەوە دەناڵێنن . گەشـــەی بەردەوام کۆڵـــەگەی سەرەکی گەشەی کۆمەاڵیەتی. لە سەردەمی پێشکەوتنی ئێستادا کۆمەڵگای ھەندێک لە واڵتان شێوازی ھۆشیاری و بیرکردنەوەیان بۆ بەردەوامبوونی ژیانیان پەیوەستە بە ھۆشیاری لە بیرکردنەوە لە گەشەیەکی بەردەوام کە بە ھەمان شێوە دەسەاڵتی واڵتەکانیشیان بەم شێوەیە دەڕواننە دوارۆژی ئەو واڵتەی کە بەرێوەی دەبەن ،واتا بەشێوەیەکی تایبەت لەم شوێنانەدا فەلسەفەی کۆمەاڵیەتی بریتییە لە فەلسەفەیەکی پڕ لە گەشە بەشێوەیەکی بەردەوام واتا مەیسەربوونی ژیانێکی بەنرخ بۆ خۆیان و منداڵ و نەوەکانیان ،کە دەلێم بە نرخ بەو مانایەی کە مرۆڤەکان لەنێو ئەو سیستمەی کە تێیدا دەگوزەرێن جولەی گەشەی پێشکەوتنەکانیان ھەردەم بەرەو پێشەوە دەخولێتەوەو بەھیچ شێوەیەک گەڕانەوەی بۆ دواوە نیە ،کەوا ئەوەش لەنێو بیری تاکەکانی ئەو کۆمەڵگایانەدا ڕەگی داکوتاوەو بووە بە بەشێکی زۆر گرنگی فەلسەفەی ژیانیان بەشێوەیەک کە ھەرگیز لە دەسەاڵتی واڵتی قبول ناکەن جوڵەی گەشەی ژیانیان بەرەو دواوە بگەڕێنێتەوە ،بەڵکو وەستانیش لە شوێنی خۆیدا قبول نیە و دەبێ ئاراستەکە ھەردەم و بەردەوام بەرەو پێشەوە بێت. کەواتە لە شوێنە پێشکەوتووەکاندا مەفھومی ژیان خۆی لە خۆیدا بریتییە لە گەشەی بەردەوام و بێ وەستان. بەاڵم بە پێچەوانەی ئەو نموونەی سەرەوە ھەندێک لە کۆمەڵگاکان کە بریتیین لە کۆمەڵگا دواکەوتوەکان ،پانتاییەکی زۆر لەنێوان بیرو ھـــــــــزر و ھۆشیان و لەنێوان فەلسەفەی گەشەی بەردەوام لەپێناو ژیان و گوزەرانیاندا ھەیە( ،دواکەوتن بەو مانایەی کە نا ھوشیارن بە ھەوڵەکانی پێشکەوتن) واتا زۆر جاران تاکی ئەو کۆمەڵگایانە ھەر لەنێو بازنەی تەسکی ھۆشیاری خۆیاندا دەخوڵێنەوە و دەسەاڵتی واڵتەکانیشیان دوور لە ئاڕاستەی گەشەی بەردەوام بەرێوەبەرایەتی دەکەن ،بۆیە بە بەردەوام بوونی ئەم حاڵەتە پڕ ناخۆشە بەشێکی زۆر لە تاکەکانی ئەم کۆمەڵگایانە بە مل ھوڕی و نەزانینەوە دەگەنە ئەو قەناعەتەی کە دیارە چارەنوسیان وەھایە و دەبێ ھەر لەنێو ئەم بازنە بەدبەختیەدا بمێننەوە. ساڵی چوارهم
124
16
کەچی مرۆڤە ھوشیارەکانی ئەندامانی کۆمەڵگا ھوشیارەکان لەنێو فەلسەفەی بەردەوامبوون لە گەشەی ژیانیاندا لە ژیانیان دەڕوانن و کاری فعلی بۆ دەکەن و بەرێوەبەرانی ئەو واڵتانەش بە ھەمان شێوە بۆ خەڵکەکە و نیشتمانەکەیان دەژێین و حوکم دەکەن. کەواتە گەشەی بەردەوامی کۆمەاڵیەتی لەنێو بیری تاکدا بنچینەیە بۆ دروستبوون و ھاتنەدی ئەو رێگە گرنگەی ژیان کە مرۆڤایەتی بەتایبەت لەم سەردەمەداو بە تایبەتتر لە داھاتوودا پێویستی پێیەتی .بەھەمان شێوە ئەجیندای بەرێوەبردنی واڵت دەبێ بە ئاڕاستەی ستراتیژیەتە درێژخایەنەکان و پەرەسەندندا بێت .بۆ تێگەیشتن لەوەی لەسەرەوەدا گوترا و پێشاندرا دەبێ ئاماژە بە شتێکی گرنگ بکەین کە ئەویش سامانی مرۆییە ،سامانی مرۆیی بنچینەیەکی ئێجگار گرنگی گەشەی بەردەوامە لە ھەر شوێن و کاتێکدا ،ئەو منداڵەی کە تازە لەدایک دەبێ خۆی نازانێ و ناتوانێ داوای گەشەیەکی بەردەوام بۆ ژیانی داھاتووی بکات (ئەو ژیانەی کە خەونەکانی لێ دێتەدی) بەڵکو دەبێ بەخێوکەر و بەرێوەبەرانی واڵتەکەی زۆر بە راستگۆییەوە بۆی داوا بکەن و ھەوڵی جدی بۆ بدەن تا بە پراکتیزەکردنی ،کەوا ئەوە بریتییە لە زنجیرەیەکی دوور و درێژ و نەپساوە کە بیرمەندەکان لێی تێدەگەن و ھەموو کەسێک لێی تێناگات .گەشەی بەردەوام ( )sustainability developmentو ئاراستەکردنی دروستی رۆلی سامانی مرۆیی لەنێو ژیانی ئەم دنیا پێشکەوتوو و ئاڵۆزەی ئەمڕۆ رۆلێکی ئێجگار گەورەی ھەیە. لەم سۆنگەیەوە گرنگە ئاماژە بە جیھانی سێیەم بکەین کە رێگەی گەشەپێدان بەتایبەت لە واڵتانی جیھانی سێیەم رێگەیەکی زەحمەتە و کە ناتوانرێت لەنێو ئەم ھەموو جۆرە ئاڵۆزیەدا رێگەی زەحمەتی گەیشتن بە گەشەپێدان بکرێتەوە ،کە بۆ سەرکەوتنی بڕینی ئەم رێگەیە ھەردەبێ رابەرایەتی و پێشەوایەتی کردنێکی بەتوانا ھەبێت کە لەتوانایدا بێت ئەم سەرکردایەتی کردنە بگرێتە دەست کە دەبێ ئیمان و باوەڕی تەواوی بە ئامانجەکەوە ھەبێت واتا ئیرادەیەک کە بریتییە لە ئیرادەی پۆاڵیین ،کە دەبێ ئەم رابەرایەتی کردنە چاک بینین و توانستێکی سیاسیی پێویستی تێدابێت بۆ ئیدارەکردنی ملمالنێ و وەرگرتنی بڕیارە رەشید و بەجێیەکان لەنێوان گۆڕانکاریە ھەمە جۆرە خێراکان کە ئەم رابەرایەتی کردنە بریتیی نەبێ لە تەنھا لە تاکە کەس ئەمە سەرەڕای گرنگی رۆلی تاکە بەتواناکانی کۆمەڵگا و پێویست بوون پێیان ،کە لێرەدا مەبەست ئەوەیە ئەم گۆڕانکاریە گەورەو پڕئامانجە تەواو پێویستی بە بەشداری کۆمەڵگاوە ھەیە . پرسیارێکی جەوھەری ھەیە کە دەبێ لەنێو ھەناوی کۆمەڵگاوە وەاڵمی تەواوی بدرێتەوە، ئەویش ئەوەیە ئایا گەشەپێدانی کۆمەاڵیەتی لەدایک بووی گەشەپێدانی ئابووریە یاخود گەشەپێدانی ئابووری لەدایکبووی گەشەپێدانی کۆمەاڵیەتیە ؟ کە مەبەستم لە وەاڵمدانەوە ساڵی چوارهم
16
125
لەنێو ھەناوی کۆمەڵگا ئەوەیە کە بەشێوەیەکی کرداری و ئاکاری ژیانەوە کۆمەڵگا بە چ ئاستێکی تێگەیشتنەوە دەگوزەرێ و سەیری کاتەکانی داھاتووی خۆی دەکات ،کە بۆ تاکیش ھەمان شت راستە. وەاڵم ...بۆ کۆمەڵگای ھوشیار «گەشەپێدانی ئابووری لەدایکبووی گەشەپێدانی کۆمەاڵیەتیە» کە مەبەستیش لە ئابووری گەشەکردوو بریتییە لە بەرھەم ھێنانی زۆر، کەواتە ھوشیاری گەشەکردوو بۆ تاکێکی نێو کۆمەڵگا بریتییە ھێنانەدی و بەپڕاکتیک کردنی بەرھەم ھێنان ئینجا با ئەو تاکەی نێو کۆمەڵگا یاخود ئەو کەسە نەخوێندەوار بێت بەاڵم گرنگ ئەوەیە بەرھەم ھێنەرە واتا ئەو کەسە بۆ ئەم جۆرە بەرھەمەی کە بەرھەمی دێنێت کەسێکی ھوشیارە بەپێی بچوکی ئەو رۆلەی کە ھەیەتی رۆلی لەنێو کۆمەڵگادا ھەیە بە ئاراستەی گەشەپێدانی کۆمەاڵیەتی ،واتا کۆمەڵگایەکی بەرھەم ھێن ،ئەنجامی بەرھەمەکەش بۆ نێو خودی کۆمەڵگاکە دەگەڕێتەوە ،بەاڵم گەشەپێدانی کۆمەاڵیەتی بۆ کۆمەڵگا بریتییە لە گەشەپێدان بۆ گشت بوارە زۆر پێویست و کاریگەرەکانی کە کۆمەڵگای لێیەوە پێ پێشدەکەوێت ،واتا بەبێ گەشەکردنی سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی و پەروەردە و فێرکردن و تەندروستی و دامەزراوەی زانستی و ژینگە ھەرگیز گەشەپێدانی کۆمەاڵیەتی نایەتەدی ،بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بتوانێت وەک کۆمەڵگایەکی سەربەخۆ بەردەوام بێت لە مانەوەی و لەناو نەچێت ،دەبێ ئەو مەرجانەی تێدا بێت کە وادەکەن گەشەپێدراو بێت .چونکە لەراستیدا لەنێو دونیای ئەمرۆی پێشکەوتنە تەکنۆلۆژیە خێراکان و پڕ لە کێشە ئابووری و سیاسیەکان ھەر کۆمەڵگایەک ئەگەر لەنێو کایەی گەشەکردوویدا نەمێنێتەوە ئەوا بە کۆمەڵگایەکی لەناوچوو ھەژمار دەکرێت، بەتایبەت لەرووی نێودەوڵەتیەوە بە نەبوو دادەنرێت .ھەربۆیەشە کە کۆمەڵگای فەڕەنسی ،کۆمەڵگای ئەمریکی ،کۆمەڵگای ئەڵمانی ،کۆمەڵگانی...ھتد .بە کۆمەڵگای زۆر زیندوو لە جیھاندا ھەژمار دەکرێن و لەرووی نێو دەوڵەتیەوە کاریگەرن .لەرووی بنەما شارستانیەتەکانەوە خاوەن ئەزموونن. گەشەی بەردەوام ھەروەک بۆ چەند جارێک ئاماژەمان پێی کرد کە بریتییە لە جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان بە ئاراستەی گەشەی بەردەوام کە ئامانجەکەی ھێنانەدی خۆشگوزەرانیە بۆ نەوە یەک لەدوای یەکەکان ،بەاڵم ئەو زەمینە سازیەی کە پێویستە وەک باکگڕاوندێکی پتەو وەک ژێرخان بۆ ھاتنەدی گەشەی بەردەوام لە راستیدا کاری ئێجگار زۆری دەوێت. مرۆڤەکان ھەر خۆیان دەتوانن لەرێگەی گەشەپێدانێکی ئابووری زۆر سەرکەوتووەوە ئەو شتە دروست بکەن کەپێی دەگوترێت «ھێز» واتا من لێرەدا مەبەستم ھێزی ئابووریە، ساڵی چوارهم
126
16
کە بۆ لێکدانەوەی ئەوە دەبێ باش ئەوە بزانین ھێزی ئابووری واڵتێک واتای ھێزی ئەو واڵتە دەگەیەنێت ،لەبەرئەوەی مەسەلەکە ھەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی بریتییە لە مەسەلەی ئابووری .بۆئەوەی سیستمی ئابووری واڵت لەپێناو ھاتنەدی گەشەی بەردەوام کاری بۆ بکرێت و پێش بخرێت «کە ھەر لە بنچینەدا بابەتەکەی ئێمە گەشەی بەردەوامە» دەبێ رۆل بە مرۆڤانی کارسازی نێو کەرتە گرنگە لێکجیاوازەکانەوە بدرێت. بۆ روونکردنەوە ،واڵت کاتێ کە سیاسەتێکی کشتوکاڵی سەرکەوتووی لە چوارچێوەی گەشەی بەردەوامی ھەبێت ئەوا مانای ئەوەیە دەسەاڵتی واڵت گرنگی بە رۆلی تاکەکانی نێو کەرتی کشتوکاڵی دا بە ھەمان شێوە ئەگەر پرۆگرام و رۆلی سێکتەری فێرکردن لەنێو دەسەاڵتدا لە کارە لەپێشینە و گرنگەکان بوو ئەوە مانای وایە ئەم حکومەتە گرنگی بە رۆلی ھەریەک لەو کەسانەدا کە لەم سێکتەرەدا کار دەکەن ئینجا بۆ گشت سێکتەرە زیندوو کاریگەرەکانی نێو ژیانی کۆمەڵگا بەھەمان شێوە ،کە ئەگەر یەکێک لە مەبدەئی بابەتەکە تێنەگات لەوانەیە رای وابێت کە لە سێکتەری فێرکردندا لە روانگە ئابووریەکەدا زیاتر تەنھا پارە خەرج کردن کاری بۆ دەکرێت لەالیەن دەسەاڵتی واڵتەوە بە پێچەوانەی سێکتەری کشتوکاڵ کە خۆی بریتییە لە سێکتەرێکی بەرھەم ھێن ،بۆ وەاڵمی ئەوە دەبێ لە چوارچێوەی گەشەی بەردەوامدا وەاڵم بدرێتەوە ،لەبەرئەوەی لەبەرامبەر ئەو خەرجیە زۆرەی کە حکومەت لە سێکتەری فێرکردندا ئەنجامی دەدات بەھۆیەوە بە چەندین کادیری زانستی بۆ چەند ساڵی داھاتوو بەرھەم دێن و ئامادە دەکرێن و لە ئاکامدا ئەوانن لە داھاتوودا دەستی کارو خاوەن بیرۆکەی پێشکەوتنی ئابووری و زانست و بە ئاراستەگەیاندنی واڵت بە گەشەی بەردەوام .واڵتانی کە لە بەرێوەبردنێکی تەقلیدی کورت خایەنەوە گۆڕێندران بۆ واڵتانی پڕۆگراماتیکی گەشەکردوو بە پڕۆسەی ئاڵۆزدا تێپەڕیوون .بەاڵم ئەم پرۆسە ئاڵۆزە دەبێ کاری بۆ بکرێت ،کە بە پێچەوانەوە مانەوەیە لەنێو کێشە گەورە و درێژخایەنەکان. دەبێ ئەوە بزانین کە دەوڵەت قەوارەیەکی گەورەی ئاڵۆزە و بۆ پەڕاندنەوەی لە باری ناھەمواریەوە بۆ پێشکەوتنە ھەمەجۆرەکان پێویستی بە کاروماندووبونی زۆر ھەیە یاخود بابڵێین لە سەرەتای دروستبونیەوە تا گەشانەوەی و گەورەبوونی پێویستی بە ستراتیژیەتێکی بەھێز ھەیە ،بۆیە ھەبوونی ئەجیندایەکی بەھێز ھێزی دەوڵەت دەخوڵقێنێ، بەپێچەوانەوە ھەبوونی ئەجیندایەکی بێھێز و بێ کەلک دەوڵەتێکی لەرزۆک دەخوڵقێنێ، بەاڵم ئایا کۆمەڵگا خۆی چی دەوێ ...کۆمەڵگا ژیانێکی بەختوەرو پڕ بەھای دەوێ کە لە نیمچە بەھەشت بچێ ،بەاڵم ئەوە بەبێ کاری دەوڵەتدارێتی دروست خەیاڵە کە بێتەدی. گەشەپێدان رێگایە بۆ ھێنانەدی گۆڕانکاری کۆمەاڵیەتی لە بیناکردنی کۆمەڵگا و بە ساڵی چوارهم
16
127
سیستمکردنی ،کە لە رووی چوارچێوەی رۆشەنبیری و کۆمەاڵیەتی کۆمەڵگادا گەشەپێدان یەکێکە لە شێوەکانی گۆڕانکاری کۆمەاڵیەتی ،کە بەم مانایە گەشەپێدان لەوانەیە ببێتە ھۆکاری گۆڕاندنی کۆمەڵگا بۆ پێشەوە ئەوە لەکاتێکدا ئەگەر پرۆگرام و پرۆژەی دەوڵەت لەسەر بنەمای جواڵنەوەیەکی چاکسازی و زانستی بێت .کە لەم بارەیەوە «ولبرت مۆر» گەشەپێدانی ئابووری بە جوڵەی گۆڕانکاری کۆمەاڵیەتی دەناسێنێت .بەو پێیەی کە گەشەپێدان رێگایە یاخود ئامرازێکە بۆ ھێنانەدی گۆڕانکاری لەپێناو بەرژەوەندی مرۆڤەکان بۆ چاکردن و بەرەو پێشەوەبردنی ئاستی ئابووری و کۆمەاڵیەتی .کە ئەم بۆچوونە ئافاقێکی درێژخایەن دەداتەدەست بۆ دوارۆژی گەشەپێدان ،واتا ئاماژەکردن بە گەشەپێدان ئاماژەکردنە بە گۆڕانکاری ،کە پلەی گەشەپێدانەکە ھەرچەندێک بێت شێوەیەک لە شێوەکانی گۆڕانکاری کۆمەاڵیەتی لەنێو کۆمەڵگادا دێنێتەدی . لە کرداری گەشەپێداندا ناتوانرێت فاکتەرە ئابووری و سیاسی و کۆمەاڵیەتی و دەروونیەکان لەیەکتر جیابکرێنەوە ،بەڵکو ئەم فاکتەرانە بەیەکەوە بریتیین لە کردارێکی پێکھاتەیی و لە واڵتانی گەشەکردوودا لەگەڵ یەکتردا بەرەو پێشەوە ھەنگاویان پێدەنرێت .واتا نابێ ھیچ یەکێک لە فاکتەرە سەرەکیەکانی پشتی دەوڵەت لە دواوە بەجێ بمێنێت و دەبێتە ھۆی تێکدانی ھاوسەنگی ستراتیژیەتی گەشەپێدان .بەاڵم ئایا بۆچی لە گەشەی بەردەوامدا لە گشت فاکتەرەکانی تر زیاتر سەرنج بۆ فاکتەری ژینگە رادەکێشرێت و گەشەی بەردەوام زۆر بە توندی بە فاکتەرەکانی پاراستنی ژینگەوە دەبەسترێتەوە؟ لە وەاڵمدا دەڵێین لەبەرئەوەی ھەر لە بنچینەدا ناتوانرێت گەشەی بەردەوام لە ژینگەیەکی بەرددەوام پیسدا بە پڕاکتیزە بکرێت و بەرەو ئاڕاستەی بە ئەنجام گەیاندن بگات، ھۆکارەکانی پیسکردنی ژینگە لەگەڵ ھۆکارەکانی بەدیھێنانی گەشەی بەردەوام بەتەواوی دژ بەیەکن و وەکو رەنگی سپی و رەش وان .یاخود بە مانایەکی تر بوونی ژینگەیەکی زۆر لەبار و ھاوسەنگی سروشتی تا رادەیەک خۆی لە خۆیدا ھەندێک یان زۆر لە فاکتەرەکانی گەشەی بەردەوامی تێدایە .بەکاربردنی سەرچاوەی پاک و ھاوڕێی ژینگە لە بەرھەمھێنانی وزەدا خۆی لە خۆیدا بریتییە لە گەشەی بەردەوام ،بریندارکردنی ژینگە تا رادەی تێکچوونی سروشت و لەناوبردنی ھاوسەنگی سروشتی ژینگەیەکی پڕ لە توخمەکانی دابینکردنی ژیانێکی تەندروست دژ وەستانە بەرامبەر بەدیھاتنی گەشەی بەردەوام .ھەربۆیەشە ئەو کۆمەڵگایەی کە زۆر دوورە لە گەشەی بەردەوام ئەوا ئەو کۆمەڵگایە لە دەرەوەی ژینگەی تەندروست دەگوزەرێ و بۆئەوەی جارێکی تر بێتەوە نێو ژینگەیەکی تەندروست واتا بچێتەوە نێو خودی ژینگە ئەوا دەبێ بچێتە نێو چوار چێوەی گەشەی بەردەوام و لەوێدا ئۆقرە بگرێ .بۆیە جەنگەکان لە مەترسیە ساڵی چوارهم
128
16
زۆر گەورەکانن بۆ سەر گەشەی بەردەوام ،جەنگ مانای لەناوبردنی شتە جوانەکان، مانای لەناوبردنی ھاوسەنگی سروشتی ژینگە و وێرانکردنی پێشکەوتنەکان و خەونی بەردەوامبوون لە گەشەی تەندروست ،بۆیە جەنگ روودەدات لەبەرئەوەی ھەندێک لە مرۆڤەکانی دانیشتووی ھەسارەی زەوی حەز دەکەن بەشێک لە مرۆڤەکان لە دەرەوەی ژینگە ژیان ببەنەسەر ،بەاڵم ئەوەی لێرەدا گرنگە و دەمەوێ بیڵێم «گەشەی کۆمەاڵیەتی بنچینەی دروستبوون و پالنی سەرکەوتووی گەشەی بەردەوامە» کۆمەڵی گەشەکردووی شارستان تەنھا لەنێو چوارچێوەی گەشەی بەردەوامدا جێگەی ھەیە و پالن بۆ داھاتووی دادەنێت .خۆ ئەگەر بەشێوەیەکی لۆجیکانەتر ئاماژە بەم بابەتە بکەین ،ئەوا زۆر راستە ئەگەر بڵێین ئەمڕۆ لە جیھاندا ھەندێک لە کۆمەڵگاکان بریتیین لە «کۆمەڵگای ھاوڕێی ژینگە »Eco-friendly society -لەبەرئەوەی زۆربەی تاکەکانی نێو ئەم کۆمەڵگایانە دۆستی ژینگەن واتا ھەردەم بەو ھیوایەن کە لەنێو بازنەی گەشەی بەردەوامدا ژیانی خۆیان و نەوەکانیان بە ستراتیژیەتێکی درێژخایەن نەخشە کێشرابێت. لەبەرئەوەی ژیەبەرئەوەی ژیانی مرۆڤـــ بە گشتی بریتییە لە سیستمێکی داینامیکی داخراو بۆیە ژینگە تەنھا بابەتێک نیە کە وەک بابەتێکی ئاسایی حیسابی بۆ بکرێت بەڵکو ژینگە مانای ژیان یاخود ئەگەر بە مانایەکی زۆر فراوان ئەم مەفھومە دەرببڕین ئەوا دەڵێین بوونی ژینگەیەکی پاک و ھاوسەنگ مانای ژیانێکی پێشکەوتوو و تەندروست لەبار بۆ پێشکەوتنەکان ،بۆیە ھەردەم داھاتی دەوڵەت زۆر پەیوەستە بە باری ژینگەوە کە ئەوە بابەتێکی زانستی و ئاڵۆزە ،لە سادەترین دەربڕیندا ئاماژە بەوە دەکەم کە لە ژیان بەسەربردن لە ژینگەیەکی پاک و ھاوسەنگدا تەمەنی مرۆڤـــ درێژترە و نەخۆشیە ھەمەجۆرەکان بەتایبەت نەخۆشیە گرانەکانی وەک شێرپەنجە زۆر کەمترن بە بەراورد لەگەڵ ژیان بەسەر بردن لەنێو ژینگەیەکی پیس و وێران و ناھاوسنگ ،واتا ژیان بردنە سەر لەنێو ژینگەیەکی پیس و وێراندا نەخۆشیە ھەمەجۆرەکان بەتایبەت نەخۆشیە گرانەکان لەنێو تاکەکاندا زۆرە و تەمەن کورتە و مرۆڤەکان نا ھێمنترن .کەواتە بە گشت وردەکاریە زانستیەکانەوە ژینگە رۆلێکی ئێجگار گەورەی ھەیە لەسەر دروستبوونی کۆمەڵگایەکی بەرھەم ھێن و داھێنەر و ھێمن. لەم روانگەیەوە «کۆڵن بیڤان» دەڵێ چەند ھۆکارێک ھەیە بۆ پێوانی پێشکەوتنی کۆمەاڵیەتی ،کە لەسەر ئاستی جیھاندا ئێمە تێکڕای کۆی بەرھەمی ناوخۆیی بەکاردێنین، بەاڵم ئەوە بەشێوەیەکی تایبەت مانای ئەوە ناگەیەنێ کە تەنھا بەم پێوەرە بتوانرێت جۆرێتی زۆر باشی ژیان و سەالمەتی ھاواڵتیەکان و خۆشگوزەرانیان زیاد بکات ،بەڵکو پشت بەستان بە پێوەری دیکە بۆ پێشکەوتن فاکتەری ترە کە دەبێتە ھۆکاری ھاتنەدی ساڵی چوارهم
16
129
ئابووریەکی بەھێز کۆمەڵگایەکی بەکارنەبەر و دەبێتە ھۆی دروستبوونی ژیانێکی بەختەوەر بۆ ھاواڵتیەکان .واتا بەشێوەیەکی گشتی گەشەی بەردەوام کە پرۆژە ژینگەییەکان بە تایبەت پاراستنی ژینگە و زۆری پرۆژەکانی ھاوڕێی ژینگە ھۆکاری زۆر بەھێزن بۆ ھێنانەدی بەختەوەری بۆ ھاواڵتیانی ھەر کۆمەڵگایەک بۆیە مەبەست لە کارکردن بە ئاڕاستەی گەشەی بەردەوام بۆ ھاتنەدی ژیانێکی پڕ بەختەوەریە بۆ ھاواڵتیان ،کە لەالیەکی دیکەوە دەبێ ئەوە بزانین کە دەسەاڵتی واڵت کاتێ کە پرۆگرام و ئەجێندای خۆی دەخاتە کار بۆ بەرێوەبردنی واڵت دەبێ ئیدارەکردنەکە بە ئاڕاستەی گەشەی بەردەوام بێت . مرۆڤ کاتێ خۆشی و ئەنجامەکانی گەشەی بەردەوام لە ژیانی خۆیدا بەرجەستە دەکات ئینجا ھەست دەکات کە ژیان بەبێ گەشەی بەردەوام چەند زەحمەتە ،بۆ نموونە ژیان لە واڵتێکی گەشەی بەردەوامدا کاتێ یەکێک دەیەوێ لە ماڵەوەیدا بچێتە سەر کارەکەی، ئەوا کە لە ماڵەوە دێتە دەرەوە ژمارەیەک رێگای گەیشتنی ھەیە بۆ چوون بۆ سەر کار ،یان لەرێگەی ئەو پاسە پاکەی کە رۆیشتنی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بەپێی پرۆگرامە و لەکاتی خۆیدا ئەو کەسە دەگەیەنێتە شوێنی مەبەست یاخود ئەو میترۆ یان ترامەی کە بەپێی سیستمێکی خزمەتگوزاری پێشکەوتوو و لەکاتی خۆیدا ئەو کەسە دەگاتە شوێنی کارەکەی یان بەکارھێنانی ئەو ئۆتۆمبێلە تایبەتیەی کە لەرێگایەکی رێکخراوی خێرادا گوزەر دەکات و دوور لە ترافیکی پڕ زەحمەت ،کە ئەمە دیمەنێکی زۆر بچوکی گەشەی بەردەوامە بەپێچەوانەی ئەو زەحمەتیەی کە یەکێک لە ھەمان پرۆسەی ژیاندا لە واڵتێکی وێراندا کە کاتەکانی تێپەڕبوون بێ پڕۆگرام و نادیارە و نا ئۆڕگەنایزە و مرۆڤـــ بەشێوەیەکی گشتی تێیدا بەختەوەر نابێت .ئەگەر ئەم نموونەیە وەک نموونەیەک لە ملیۆنان نموونەی نێو واقیعی ژیانێکی پڕ گەشەی بەردەوام بێت ،کەواتە ژیان لە شوێنە پێگەیشتوو و بە ئامانجەکان زۆر خێرایە و گەرم و گوڕە و رێڕەوەکەی زۆر بە ئاشکرایی دیارە و ھاواڵتیان ئەم رێڕەوە زۆر بە ئاشکرایی دەبینن بۆیە ھیوایان بە ژیان لەنێو ئەم سیستمەدا زۆر بەرزە و ژیانێکی گەشەکردوی بەردەوامیان بۆ مەیسەر دەبێت. ماھیـەتی گەشـەی بـەردەوام لە روانـگەی سایکۆلۆژیـەوە : لەم روانگەیەوە لەوە دەگەین کە گەشەی بەردەوام دەبێتە ھۆی گۆڕاندنی تاکەکانی کۆمەڵگا لە ھەڵسوکەوت و شێوازی ژیانیان ،ھەروەھا ئەوە سەلمێنراوە ئەو کۆمەڵگایانەی کە لە رابردوودا یاخود ئێستا گەشەپێدان تێیاندا ھاتووەتەدی ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەیان تێدا ھەڵکەوتووە کە داھێنەرن و توانستی زۆریان ھەیە بۆ بەرەوپێشەوەبردنی کۆمەڵگاکەیان، ھەروەھا بوونی توانستی بەرزبوونەوە لە کۆمەڵگایەکی دواکەوتوەوە بۆ کۆمەڵگایەکی ساڵی چوارهم
130
16
شارستان بەشێوەیەک کە لە ئاستی ئەوە دادەبن کە بەخێرایی بەرەو کۆمەڵگایەکی داھێنەر و نا بەرکاربەر ھەنگاوبنێن .ھەروەھا چەند ئابوری ناسێک ھەوڵی ئەوەیاندا کە پرنسیپەکانی دەروناسی لەگەڵ بیردۆزی گەشەی ئابووریدا بەیەکەوە ببەستنەوە ھەروەھا ئەوان ئەوەیان بینی کە گەشەی ئابووری کە لە گۆشەی کاریگەرێتی بەرزبوونەوەی بەردەوامی داھاتی تاک لە پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیادا دەینرخێنن ،کەوا ئەوەش لە گۆشەی بوونی کەسی داھێنەردا (( Creative personalityلێکدەدرێتەوە ،بە مانایەکی روونتر بەھۆی گەشەی بەردەوامەوە کە خۆی لە خۆیدا بریتییە لە بەرزبونەوەی داھات ئەوا لە بەرامبەردا سایکۆلۆژیەتی تاک گۆڕانی پۆزەتیڤی بەسەردا دێت و ئەوەش وا دەکات کە ژمارەی کەسە داھێنەر و خاوەن بیرۆکە پێشکەوتنخوازەکان زۆر بێت، لەبەرئەوەی ئەوە سەلمێنراوە کە گەشەی ئابووری بەبێ روودانی گەشەی داھێنان لە کەسایەتیدا روونادات .ھەروەھا گەشەپێدانی کۆمەاڵیەتی بەبێ گەشەپێدانی کەسایەتی نایەتەدی .کە لەم بارەیەوە دەمەوێ ئاماژە بەوەبکەم بۆ ھاتنەدی گەشەی بەردەوام دەبێ مێشک و دەستەکان لە بوار و سێکتەرە جیاوازەکانی ژیاندا بەردەوام کاربکەن. گەشـەی بـەردەوام لە روانـگەی ئابووریـەوە: لێکۆڵینەوە تازەکان ئەوە دەردەخەن کە گەشەی بەردەوام بریتییە لە کرداری بەردەوامی پەرەسەندنی دەوڵەت لە دەوڵەتێکی السایی کەرەوەی ( )traditionalدواکەوتوەوە بۆ دەوڵەتێکی تازەگەری پێشکەوتووی خاوەن داھاتی زۆر ،بۆیە پێویستە ئەم دەوڵەتانەی کە ھەوڵدەدەن بەرەو گەشەی بەردەوام ھەنگاوی جدی بنێن دەبێ ھەوڵی بوونی پەیوەندی تەواو لەگەڵ دەوڵەتانی پیشەسازی ببەستن ،واتا لێرەدا دەبێ فۆکەسی تەواو بخەینە سەر ئەوەی کە پێویستە واڵتان بەرەو گەشەی بەردەوام ھەنگاوی کردەیی و زانستی بگرنەبەر بۆئەوەی پێشکەوتن بەخۆیانەوە ببینن و داھاتی زۆر و سەرچاوەی جیاواز و بەردەوامی و جێگیری ھەبێت .کەواتە گەشەی بەردەوام کردارێکی بەردەوامە بۆ گۆڕینی لە دەوڵەت لە دواکەوتووییەوە بۆ دەوڵەتێکی پێشکەوتوو . ئاراستەگرتن بەرەو پێگەیشتن :The drive to maturity - وردە وردە لەگەڵ پێشکەوتنی دەوڵەت ،دەوڵەت بە چەند قۆناخێکدا تێپەڕ دەبێت ،کە لە قۆناخە کۆتاییەکاندا بریتییە لە پێگەشتنی ئابووری ئەوەش بەھۆی فراوانبوونی کەرتی تایبەت و تازەگەری و قوڵبونەوە لێی و گەشانەوەی پیشەسازی ئامێرەکان بە شێوەیەکی تایبەت کە ھاوکات ھەر لەم قۆناخەدا پێشکەوتنی کۆمەڵگا بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە ھەبوونی ئەکتیڤیتیەکی زۆر لە سەندیکاپیشەییەکاندا بەشێوەی بەشداربوونیان لە ساڵی چوارهم
16
131
ھەروەھا پەرەسەندنی کەرتی تایبەت بەشێوەیەک کە بەرھەم،بواری گەشەسەندندا و داھێنانەکان لە ناوەوەی دەوڵەتەوە بۆ دەرەوە بنێردرێت و دەبێ دەوڵەت خاوەن .ستراتیژیەتی ئابووری بێت کەواتە لەوەی رابدووەوە دەرکەوت کە گەشەی بەردەوام بەقەدەر ئەوەی کە پرسێکی کە لە بنچینەدا پرسی، ئەوەندەش پرسێکی ئەخالقی و مرۆییـــە،گەشەپێدانی ژینگەییە .جێگیرکردنی بەالنسی ئێستا و داھاتووە :ســـەرچاوەکان
Grosskurth, J. & J. Rotmans. The Scene Model: Getting Grip on Sustainable .١ ,٧ ,Development in Policy Making. Environment, Development and Sustainability .١٥١–٢٠٠٥,١٣٥ ,١.no Grubb, M. International Emissions Trading Under the Kyoto Protocol: Core .٢ .١٤٦-١٤٠ ,٢,١٩٩٨ Issues in Implementation. RECIEL Hajer, M. A. The Politics of Environmental Discourse: Ecological .٣ .١٩٩٥,Modernization and the Policy Process. Oxford: Oxford University Press Hajer, M. A. `Ecological Modernization as Cultural Politics›, in Lash, S. et .٤ .١٩٩٦ ,al. Risk, Environment and Modernity: Towards a New Ecology. London: Sage Hau, J.L. and B.R. Bakshi. Promise and Problems of Emergy Analysis. .٥ .٢٢٥-٢١٥ ,٢٠٠٤ ,)Special Issue(١٧٨ Ecological Modelling Morehouse W. ed. Building Sustainable Communities: Tools and Concepts .٦ .١٩٩٧ ,for Self-reliant Economic Change. Charlbury: Jon Carpenter Naess A. The Deep Ecology Movement: Some Philosophical Aspects. .٧ .٣١–١٠ ,١٩٨٦, Philosophical Inquiry, III Pallmearts, M., “International Environmental Law from Stockholm to Rio: .٨ .)١٩٩٢( ٣ .No ,١ .Back to the Future?” Reciel Vol United Nation Commission on Sustainable Development “Indicators of , .٩ Sustainable Development .٣٠٣-٣٠٠.P ,٢٠٠١ ,Framework and Methodologies”, United Nation. New York .١٠
16
132
ساڵی چوارهم
.٢٩٣ مرجع سابق ص، عادل حسین. نحو تێور نڤری لقچیە التنمیە – د.١١ - ترجمە ڕحمد فۆاد بلبع- خیارات امام العالم الپالپ- ستار الفقر: محبوب الحق.١٢ ١٩.,٧٧ إمساعیل ێبری عبد للە – الھیئە العامە للکتاب.تقدیم د
پ هروهرده و خوێندن ل ه شاری كفری سهباح علی جاف
ساڵی چوارهم
16
133
ساڵی چوارهم
134
16
شاری کفری وەک یەکێک لە شارە دێرینەکان پڕە لە رازی مێژوویی ،سەبارەت بە ناوەکەی گەلێک بۆچون ھەیە زۆر کەس ناوەکەی دەبنەوە بۆ دەقە بزماریەکانی سەردەمی ئەکەدی و بابلی و سۆمەریەکان لەوانە لەو سەردەمانەدا بە (کیرۆ یان کبرو)، لەسەردەمی بابلیەکاندا بە گوندێکی کشتوکاڵی ووتراوە ،لە زمانی عەرەبیدا ووشەی (کفر) گەلێک واتا دەبەخشێت وەک (کفر ،کفرا) داپۆشیینی شتێک ،یان بە (کفر، کفرنا) دژی ئیمان ھێنان بە خوا و چەندین مانا و واتای تر ،لە زمانی سریانیدا الدێ بە (کفر ،کفرا) ھاتووە ،ئەمە و لە سەردەمی عوسمانیەکاندا ئەم شوێنە بە (سالحیە) ناوی ھاتووە ھەندێک ئەمە بە شێواندن دادەنێن،بەاڵم لەسەردەمی حوکمەتی عێراقەوەناوی (کفری) بەکارھاتووە ( ،)١سەبارەت بە مێژووی دورست بوون و ژیان لەم شارە گەلێک بۆچونی جودا ھەیە زۆرێک دەیگەڕێننەوە بۆ سەردەمی پێش زاین ئەم شارە لە سەردەمە جیاوازەکاندا بە ھۆکاری جۆربەجۆر توشی کارەسات و گۆڕینی شوێن بووە ،یەکەمین جار شوێنی کفری لە (ئاسکی کفری) بووە بە تورکی بە وتای کفری کۆن دێت (.)٢ ئەم شارە لە رووی ھەڵکەوتەی جوگرافی و کارگێڕیەوە بە یەکێک لە شارە گرنگەکانی کەرکوک و گەرمیان دادەنرێت ،نزیکەی ١٠٠کم دەکەوێتە باشوری رۆژھەاڵتی کەرکەرکەوە لەسەر ھێڵی پانی ( )٣٤ ،٤١و ھێڵی درێژی ( )٤٤ ،٥٧و ( )٢٣٠مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە ،شوێنەکەی دەکەوێتە دامێنی لوتکە چیای باوەشاسوارەوە ( ،)٣لە ماوەکانی رابردوودا ئەم شارە بە یەکێک لە شارە گرنگەکانی سنورەکە دانراوە لەم رووەییشەوە چەندین گەڕیدە و گەشتیاری بیانی پێیدا گوزەریان کردووە و یاداشتی خۆیان لە سەر شارەکە نوسیوە لەوانە (نیپۆر) ی گەشتیار لەساڵی ١٧٦٦ز بەشارەکەدا تێپەڕ بووە( ،جیمس بکنغھام) ی گەشتیار لە ساڵی ١٨١٦ز ھاتوەتە ئەم شارە، (فرێزەر)ی گەشتیاریش لە ساڵی ١٨٣٤ز گوزەری بە کفریدا کردووە ،یەک لەو گەڕیدە بە ناوبانگانەی تر ھاتوەتە کفری و لەسەری نوسیوە (کڵۆدیۆس ریچ)ی بەریتانیە (،)٤ لە ٢٥نیسانی ١٨٢٠دا ریچ پاش گەشتێکی دوور و درێژ بە ناوچەکەدا کردویەتی ساڵی چوارهم
16
135
گەیشتوەتە کفری و بەشێک لەو گەشتە لە کتێبێکدا وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی لە ژێر ناوی (گەشتنامەی ریچ بۆ کوردستان) لە الیەن محەمەد حەمە باقیەوە وەک بەرگی یەکەمی ئەو گەشتە ،ریچ لە زۆر شوێنی ئەو گەشتە باسی کفری دەکات بە تایبەت لە رووی شوێنەوارەوە بەاڵم باسی الیەنی پەروەردەی و خوێندنی نەکردووە کە دەکرێت ئەمە وەک رەخنەیەک لەو گەشتەدا لەبەرچاو بگیرێت ،وەک دەرکەوێت نزیکەی سێ رۆژ ریچ لە کفریدا ماوەتەوە بەاڵم وەک ووتمان سەرباری بوونی ناوەندی ئاینی و خوێندن لەو شارەدا ئەو ھیچی بۆ تۆمار نەکردووین بەاڵم لە سنورەکە وێنای زۆر شتی تری کێشاوە و لە گەشتەکەیدا باسی کردووە ( ،)٥لە رووی کارگێڕیەوە ئەم شارە لە پاش دروست بوونی حوکمەتی عێراق لە ساڵی ١٩٢١سەر بە لیوای کەرکوک بووە، لە سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا ئەم قەزایە لەم ناحیانە پێک ھاتووە (قەرەتەپە ،پێباز و شێروانە) بەاڵم لە پاش ئەوەی ئەم شارە لە ساڵی ١٩٧٦لە کەرکوک دابڕاو خرایە سەر دیالە لەم ناحیانە پێک ھاتبوو (قەرەتەپە ،جەبارە ،کۆکز و سەرقەاڵ) ( ،)٦بەم شێوەیە دەردەکەوێت ئەم شارە لە دێرینەوە تا ئێستا شارێکی ئاوەدان و گرنگی الیەنی رۆشنبیری و خوێنەواری بوە. شاری کفری لە رۆژگارێکدا نزرگە و شوێنی زانست و زانیاری بووە لە کوردستان لە زۆر جێگەوە سەردانی دەکرا ،لە شارەکانی کوردستانەوە (مەال و فەقێ) بە کۆمەڵ بۆ خوێندنی ئاینی رویان تێدەکرد ،لەبەرەو پێش چوونی رەوتی خوێندن و خوێنەواری ئەم شارەدا چەندین کەسایەتی رۆڵیان ھەبووە لەوانە حاجی کاک ئەحمەدی شێخ (١٧٩٣ – )١٨٨٨ز ( ،)٧ئاشکرایە لە رابردوودا جگە لە مزگەوت و تەکیە و خانەقاکان واتا ناوەندە ئاینیەکان ھیچ جێگەیەکی تر نەبووە بۆ رۆشنبیری خەڵک و لەم ناوەندانەوە فەقێ و مەال پێگەیشتون و خزمەتیان بە خەڵک کردووە ،لەم رووەیشەوە لە شاری کفری چەندین مزگەوت و خانەقا ھەبووە بۆ پێگەیاندنی چەندین کەسی خوێنەواری ئەو سەردەمە نەک لە شارەکە بەڵکو لە تەواوی کوردستانەوە خەڵکی بۆ ئەم شارە ھاتون وەک لە سەرەوە ئاماژەمان بۆ کرد ،لەم شارەدا جێ پەنجە و لە باد نەچوونی چەندین کەس ھەیە کە توانیویانە رۆڵیان ھەبێت ،مێژوو لە یادەوەری پەروەردە و خوێندنی شارەکەدا ھەڵیان بگرێت کە لە شوێن و کاتی خۆیدا باسیان لێوە دەکەین (.)٨ جگە لە ناوەندە ئاینیەکان لەگەڵ دەست کردن بە خوێندنی روشدیە و ھاتنە کایەی خوێندنی نوێ لەسەردەمی عوسمانەیەکاندا (سەردەمی مەدحەت پاشدا) ١٨٧٢ – ١٨٦٩چوار قوتابخانە کرانەوە (قوتابخانەی روشدیەی مەدەنی،قوتابخانەی روشدیەی سەربازی ،قوتابخانەی ئامادەی سەربازی و قوتابخانەی ھونەر و پیشەسازی) ساڵی چوارهم
136
16
لەو قوتابخانانەدا زمانی فەرمی خوێندن تورکی بووە ،خوێندکارانی روشدیەی سەربازی لەسەر زۆر شت راھێنانیان دەکرد وەک (جوگرافیا ،مێژوو ،ژمێریاری و خەت و زمانی بیانی) ،لە ساڵی ١٨٦٩یەکەم قوتابخانە (روشدیەی سەربازی) بنیاد نراوە ( ،)٩لەم شارەیشدا چەندین ناوەندی خوێندنی نوێ کراونەتەوە ئەمەیش رۆڵی گرنگی ئەم شارە لە سنوری گەرمیاندا دەردەخات لە سەرچاوە مێژوویەکاندا باس لە رەوشی پەروەردە و خوێندن دەکرێت ،ئەوەتا لە ساڵنامەی عوسمانی و لە قاموس ئەعالمدا بە زمانی تورکی ئەمە روون دەکاتەوە یان لە ساڵنامەی نەزارەتی مەعاریفی عومومیە (ساڵنامەی وازەرتی پەروەردە) لە ساڵی ١٣١٧ک ١٩٠١ /ز لە دووتوێی ١٤٩٦الپەڕەدا کارەکانی ئەم وەزارەتە روون دەکاتەوە و لە نزیکەی ٢٠الپەڕەیەکدا باسی ووالیەتی موسڵ واتا باشووری کوردستان دەکات جگە لە ھەر دوو شاری (خانەقین ،مەندەلی) کە ئەو کات لەسەر ووالیەتی بەغدا بوونە ،لە باسی شاری کفریدا تیشک دەخاتە سەر الیەنی پەروەردە و خوێندن لەو شارەدا ( ،)١٠لە دوای ھاتنی ئینگلیز بۆ عێراق بە ھەمان شێوەیە لەم شارەدا قوتابخانە ھەبووە و تۆماری گشتی قوتابیانی ساڵی ١٩٢٠لەم شارەدا تا ئێستا ماوە و ھەڵگیراوە (.)١١ لە پاش دروست بوونی حوکمەتی عێراق لە ساڵی ١٩٢١ز و پێک ھێنانی وەزارەتی مەعاریف بە ھەمان شێوە کاروانی خوێندن و خوێنەواری لە رێگەی مزگەوت و ناوەندە ئاینیەکان لەگەڵ خوێندنی فەرمی لەسەر دەستی زۆر کەس بەرەو گەشانەوە چووە و ناوەندەکانی خوێندەواری چەندین کەسیان لە کفریدا پێگەیاندووە ،ئەم گەشە کردنە تەنانەت وای کردووە کچان و ژنانیش روو لە قوتابخانە بکەن ھەرچەندە زۆر تر ناوەندە ئاینیەکان بۆ رەگەزی نێر بووە بەاڵم بە کردنەوەی قوتابخانە فەرمیەکان لەم شارەیشدا کچان شان بەشانی کوڕان چونە بەر خوێندن ،لە سەردەمی پاشایەتیدا کەسێکی وەک (شێخ محەمەد خاڵێی کوڕی شێخ رەزای تاڵەبانی) شاعیر یەکەمین قائیمقامی ئەم شارە لە دەمی مەلەکیدا کە پیاوێکی روناکبیر بووە بە ھەوڵی ئەو قوتابخانە کراوەتەوە و بە کردنەوەیشی خودی شێخ محەمەد زۆر دڵخۆش بووە( ،)١٢ئەم شارە بە شاری وەزیران ناسراوە ئەمەیش گرنگی خەڵکەکەی بۆ خوێندن و الیەنی رۆشنبیری دەردەخات تەنانەت لە رووی نەتەوەیی و بەرگریەوە خاوەنی (شۆڕشی برایم خانی دەلۆ) ن بەشێوەیەک لە پاش حوکمەتی پاشایەتیەوە تا ساڵی ١٩٨١ز واتا بۆ سەردەمی کۆماریەکان و حوکمی بەعسیەکان ( )٣٥سی و پێنج قائیمقام لەم شارە کاریان کردووە کە ئەمانە لە بواری پەروەردەدا ھەندێکیان جێ پەنجەیان دیارە لەوانەیش وەک لە سەرەوە ووتمان شێخ محەمەد خاڵێ لە ساڵی ١٩٢٢ – ١٩٢١ز لەو شارە قائیمقام ساڵی چوارهم
16
137
بووە و زۆربەی ئەو قائیمقامانەیش لە ماوەی حوکمی مەلەکیدا بووە کە ( )٢٣بیست و سێ کەس بوونە دواینیان لەسەردەمی پاشایەتیدا محەمەد عەلی زوبێر بووە لە ساڵی .)١٣( ١٩٥٨ – ١٩٥٧ - ١ناوەندە ئاینیەکان: کفری وەک زۆربەی شارەکانی تری کوردستان بە ھۆی چەندین مزگەوت و تەکیە و خانەقاوە بە شارێکی گرنگ لە بواری پەروەردە و خوێندندا دەژمێردێت لەو ناوەندانەوە چەندین مەال و فەقێ و رۆشنبیر و شاعیر و ئەدیب و کاربەدەست پێگەیشتون ،ئەم شارە سەردەمانێک کاروانسەرای رێگەی زۆر شاری کوردستان بووە بە ھۆیەوە چەندین کەسایەتی ئاینی و کۆمەاڵیەتی و سیاسی پێیدا تێپەڕ بوونە ،لەم شارەدا پەیڕەوانی ھەر دوو تەریقەتی (قادری ،نەقشەبەندی) ھەن ئەمەیش کاریگەری لەسەر پێک ھاتەی دانیشتوانەکەی ھەبووە تەنانەت لە رووی ئاینیشەوە دانیشتوانی شارەکەیان بەسەردا دابەش بووە ،بە شێوەیەک دەتوانین بڵێن زۆربەی دانیشتوانەکەی سونی و لەسەر مەزھەبی ئیمامی شافیعین لەگەڵ بوونی تورکمانەکانی شارەکە کە سونی و شافیعی مەزھەبن ،ئەو دوو تەریقەتە کاریگەری لە بواری ناوەندە ئاینی و پەروەردەیەکانیشدا ھەیە بە شێوەیەک ھەر دوو مزگەوتی (مدرسە – کرمانج ،خانەقا) تایبەت بە ھەریەکە لەو تەریقەتانەن لە شارەکەدا ( ،)١٤سەرباری بونی تەکیە کە رۆڵی لە بواری خوێندەواری شارەکەدا ھەبووە بەاڵم رەنگە لە چاو جێگەکانی تر بە شێوەیەکی کەمتر بێت . حاجی کاک ئەحمەدی شێخ( )١٨٨٨ – ١٧٩٣ز لە رێگەی کفریەوە بەرەو بەغداد دەچێتە حەج ،لە کاتی چونی بۆ حەج فەرمان دەکات مزگەوت و مەدرسەیەک لەو شارە دورست بکرێت بۆ وانە ووتنەوە و دەرس خوێندن ،خەڵکی ئەو شارە زۆر رێزیان گرتوە و چەند رۆژێک تێیدا ماوەتەوە ،لە کاتی گەڕانەوەیدا بینویەتی مزگەوت و مەدرسەکە پێکەوە تەواو بووە زۆر دڵخۆش بووە ،ئێستایش ئەم مزگەوتە لە شوێنی خۆی ماوە و فراوانتر کراوە ( ،)١٥ئەم ناوەندە بە مزگەوتی (کرمانج – مەدرسە) بە ناوبانگە و لە پێشدا مەال حەسەنی قەرەداغی وانەی تێدا ووتوەتەوە ( ،)١٦ھەر لە سەرەتای دروست بوونیەوە بەردەوام شوێنی خوێندن و فێرکردن بووە ( ،)١٧ئەم ناوەندە ئاینیە کە کاک ئەحمەدی شێخ دورستی کردووە تایبەت بووە بە تەریقەتی قادری و بە زۆری دەروێش و الیەنگرانی ئەو تەریقەتە روویان لێ کردووە و لە بواری خوێندن بۆ شارەکە گرنگ و بایەخدار بووە (.)١٨ شێخ زیائەدین عومەری کوڕی شێخ عوسمانی نەقشبەندی ()١٨٩٩ – ١٨٤٠ ساڵی چوارهم
138
16
ئەم کەسەیەتیە ئاینیە رۆڵی لە خوێندەواری لەم شارەدا بینووە ئەویش ئەو کاتەی لە ساڵی ١٨٨٨لە رێگەی کفریەوە حەجی ماڵی خوا دەکات فەرمان دەکات (خانەقایەک، مەدرسەیەک) دروست بکرێت مەجید پاشای کوڕی قادر پاشای بابان پارچە زەویەکی پێ دەبەخشێت بۆ ئەو مەبەستە ،بەم شێوەیە بە کۆمەکی خەڵکی شارەکە مزگەوت و خانویەک بۆ مەال دروست دەکرێت ،شێخ لە کاتی گەڕانەوەی لە حەج بینویەتی کەم و کوڕی لە کارەکەدا ھەیە وواڵخەکەی ژێر خۆی بۆ فرۆشتووە تاوەکو خەرجی خانەقا و مەدرسەکەی پێ دابین بکرێت ،لەم مزگەوتەکەدا نیزامەدینی کوڕی سەرپەرشتی کارەکانی کردووە ،دواتر مەال ئەحمەدی خورماڵی ھاتوەتە مزگەوتەکە بۆ خزمەت کردن بە دانیشتوانی شارەکە ،پاشتریش حاجی مەال ئیبراھیم لەم مزگەوتەدا خزمەتی کردووە و ئەم مزگەوتە لە الی خەڵکی شارەکە بە مزگەوتی (خانەقا) ناسراوە( ،)١٩بە دروست کردنی ئەم مزگەوتە ژن و ژن خوازی لە نێوان نیزامەدینی کوڕی شێخ زیائەدین و موفتی کفری ئیسماعیل ئەفەندی (پەیوەندی نێوان شێخانی نەقشەبەندی و دانیشتوانی کفری) پتەو تر دەبێت ( ،)٢٠ئەم مزگەوتە تایبەتە بە پەیڕەوانی تەریقەتی نەقشەبەندی و لە الی دانیشتوانی کفری بە مزگەوتی (منارە نەخشینە) ناسراوە تاکە مزگەوتی ئەو سەردەمە بووە کە منارەی ھەبێت (.)٢١ ھەر لەم شارەدا بە فەرمانی سوڵتانی عوسمانی (عەبدولحەمیدی دووەم) لە ساڵی ١٣١٢ک ١٨٩٥ /ز مزگەوتێکی گەورە دروست دەکرێت بە (مزگەوتی گەورە) بەناوبانگە، لەم مزگەوتەدا ھەریەکە لە موفتی مەال ئیسماعیل و مەال مستەفا و مەال سەعید سیوەیلی تێیدا دەبنە ئیمام و خەتیب ،لەو مزگەوتانەی سەرەوەدا دەیان قوتابی و فەقێ وانەیان خوێندووە و پێگەیشتون و ئەرکیان لەسەر شانی خەڵکی شارەکە بووە ئەمەیش وای کردووە پەیوەندی پتەو لە نێوانیاندا دروست ببێت ( ،)٢٢ھەر ھەمان ساڵ مزگەوتێکی تر کە بە مزگەوتی (سەیدەکان) ناسراوە لە کفریدا دروست دەکرێت لە الیەن (خەدیجە خانی کچی عومەر ئاغای گەورە) لە نزیک ماڵی موحسن ئاغا ،ئەو ژنەی مزگەوتەکەی دروست کردووە لە ساڵی ١٩٠٢ز دەمرێت و ھەر لە ناو مزگەوتەکەدا بە خاک دەسپێردرێت ( ،)٢٣بە پێی سەرچاوەیەکی بیانی کە لە نێوان سااڵنی ١٨٩٥ – ١٨٩٠لە پاریس باڵو کراوەتەوە ،قەزای سەالحیە یان کفری لە یەک ناحیە و ١٥٨گوند پێک دێـت ژمارەی دانیشتوانەکەی ( )١٤٠٠٠کەسە کە ناوەندی قەزاکە بریتیە لە ( )٦٥٢٨کەس ()٦٤٤٨ کەسی موسڵمانی شیعە مەزھەبن ،لەم شارەدا چەندین بەرپرس و دەزگای ئیداری تێدایە وەک (قائیمقام ،قازی ،موفتی ،)...بە پێی سەرژمێریەکان کە لەم سەرچاوەدا ئاماژەی بۆ کراەوە لەم شارەدا ( ٦مزگەوت ٣ ،تەکیە) ھەیە (.)٢٤ ساڵی چوارهم
16
139
لە ساڵی ١٨٩٤ز قوتابخانەی ئاینی سەالحیە (کفری) ژمارەیەک زانای تێدا بووە لەوانە ئەبوبەکری سەالحی ( ،)٢٥لە سااڵنی جەنگی یەکەمی جیهانیدا (مزگەوتی حاجی رەشید) لە الیەن حاجی رەشید مەحمود ەلەبیەوە دروست دەکرێت رووبەرەکەی نزیکەی ( )١٢٥٠مەتر دووجایە ( ،)٢٦لە ساڵی ١٩١٩دا لە شاری کفری دوو حوجرە ھەبووە بە ھەمووی شەست ( )٦٠فەقێی ھەبووە و لە رێگەی ئەو ناوەندە ئاینەوە خەریکی دەرس و کاروباری ئاینی بوونە ،ئەم جۆرە خوێندنە پێشینەکی مێژووی لە شارەکەدا ھەبووە کە وانەی ئاینی تێدا ووتراوەتەوە ،لە قوتابخانە ئاینیەکانی کفریدا ژمارەیەک زانا و مەالی ئاینی وانەیان ووتوەتەوە لەوانە (شێخ عەبدوڵاڵ قەرەداغی ،شێخ عومەر زیائەدین ،مەال سەعید موفتی ،شێخ ئیسماعیل قەرەداغی ،مەال سمایلی دەلۆ )...لەگەڵ ئەمەیشدا بەشێک لە مەال باشەکانی شار لە سلێمانیەوە ھاتون لەوانە (مەال ئەحمەد، مەال ئیسماعیل ،حاجی سەید ئەحمەد )...مەال جەمیل رۆژبەیانی ( )٢٠٠١ – ١٩١٣لە دوای ساڵی ١٩٢٤لە شاری کفری لە الی موفتی سەعید ئەفەندی خوێندویەتی (،)٢٧ مستەفا نەریمان لە بیرەوەریەکانی خۆیدا باس لەوە دەکات پێش ئەوەی لە ساڵی ١٩٣٠ بچێتە قوتابخانەی میری لە الی مەال قورئانی خەتم کردووە الی ھەر دوو مامۆستایان (شێخ محی دین شێخ قادر پێش نوێژی مزگەوتی حاجی رەشید ،مەال راغب مەال ئیسماعیل) خوێندویەتی ،لە سیەکاندا کاتێک منداڵ قورئانی خەتم دەکرد ئاھەنگ دەگێڕدرا و فەقیەکان بەڕێز بەرەو ماڵی ئەو کەسەی خەتمەی تەواو کردووە دەچون و لەوێ شیرینی دەخورا ( ،)٢٨لەو حوجرانەی لە شاردا باڵو بوون مندااڵن تێیدا دەیان خوێند بەر لەوەی بچنە قوتابخانە لەوێدا قورئانی پیرۆزیان لەبەر دەرکرد لە پاشاندا کە قوتابخانە دەکرایەوە لە الیەن بەڕێوەبەری قوتابخانەوە ئەو منداڵە دەخرایە پۆلی دووی سەرەتای ھەندێک لەو مندااڵنە ھەر نەدەچونە قوتابخانە و دەستیان بە کارکردن دەکرد، لە بەناوبانگترین ئەو مەالیانەی لە حوجرەدا وانەیان بە مندااڵن دەوتەوە (مەال ئیبراھیم) بووە کە (سەید ھاشم سەید ئەحمەد) لە بیرەوەریەکانی خۆیدا باسی لێوە دەکات لە پێش چوونە قوتابخانەی لە ساڵی ١٩٤٢ز لە الی ئەو قورئانی پیرۆزی خەتم کردووە و قوتابی ئەو بووە (.)٢٩ لە ساڵی ١٩٤١ – ١٩٤٠دا یەکێک لە مەدرسە ئاینیەکان ( )٥٠ – ٤٠قوتابی ھەبووە لە الیەن (مەال نەجمەدین) ەوە وانەی ئاینی بە فەقێیەکان دەوترایەوە و لەوێدا زۆر کەس فێری قورئان خوێندن بوونە بە پارەیەکی کەم و بە یارمەتی مەال وانەی بە مندااڵن داوەتەوە ،لە پشوی ھاویندا زۆربەی قوتابیانی قوتابخانەی فەرمی دەچونە حوجرەکان بۆ ئەوەی باشتر شارەزای زمانی عەرەبی ببن و قورئانی پیرۆزیان باشتر ساڵی چوارهم
140
16
لەبەر دەکرد ھەریەکە لە مامۆستایان (مەال سەید عەبدوڵاڵ ،مەال موفتی سیوەیلی) رۆڵی پێشەنگیان لەم رووە گێڕاوە ،بە گشتی دەردەکەوێت ئەم شێوازی خوێندن و حوجرانە رۆڵی باشیان لە بواری پەروەردە و خوێندنی سنورەکەدا ھەبووە (،)٣٠لە سەرژمێری ساڵی ١٩٤٧دا ئەوە تۆمار کراوە لە شاری کفریدا کە لە دوو گەڕەک پێک ھاتووە حەوت دەزگای ئاینی بۆ نێر و یەک دەزگای ئاینی بۆ مێ تۆمار کراوە ئەویش ھەمووی کەوتوەتە گەڕەکی سادەوە ( ،)٣١لە چلەکانی سەدەی رابردوودا لە حوجرەی ناو مزگەوتی خانەقادا لە شاری کفری نزیکەی ( )٢٠ – ١٠فەقێ وانەیان خوێندووە، لە مزگەوتی گەورە فەقێ ھەبووە لە شاری کفری و گوندەکانی دەوربەریەوە رویان تێ کردووە بۆ خوێندن ،ئەو کەسانەی لە دەرەوەی شارەوە رویان لە کفری دەکرد بۆ خوێندن لە مزگەوتدا دەخەوتن و لە الیەن دانیشتوانی شارەوە خواردنیان بۆ دابین دەکرا لە حوجرەکاندا زمانی عەرەبی و قورئان و چەند کتێبێکی تریان دەخوێند ،ھەر یەکە لە مامۆستایان مەال محەمەد لە مزگەوتی گەورە و مەال ئیبراھیم لە مزگەوتی خانەقا و مەال راغب و مەال ئەحمەد لە مزگەوتی سەیدەکاندا بە کاروباری ئاینەوە خەریک بوون ( ،)٣٢لە سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا ناوی ئەو دامەزراوانە تۆمار کراون سەر فەرمانگەی ئەوقافن و لەم رووە لەو سەرژمێریەدا بەم شێوەیە ناوەندە ئاینیەکانی شاری کفری سەر بە لیوای کەرکوک تۆمار کراوە « یەک مزگەوتی گەورە (جامع واحد) ،یەک مزگەوت (مسجد واحد) ،یەک تەکیە « لەم سەرژمێریەدا کەمتر لەوەی کە ھەیە ناوی مزگەوت و ناوەندە ئاینەیکانی شارەکە تۆمار کراون ( ،)٣٣کەسایەتیەکی تری شاری کفری بە ناوی (حاجی فەتاح عەلی) ناسراو بە حاجی فەتاحی کۆسە لەو شارە سێ مزگەوتی دروست کرد یەکەمیان لە ساڵی ١٩٥٧لە گەڕەکی ئیسماعیل بەگ ،لە دوای ساڵی ١٩٥٨و پاش فراوان بوونی شار مزگەوتێکی تری دروست کرد لە گەڕەکی ئیمام محەمەد و ھەروەھا مزگەوتێکی تریشی دروست کرد لە گەڕەکی تازە (.)٣٤ ئەو ناوەندە ئاینیانەی کفری کە ناومان ھێنان لە شارەکە زۆر جار کاری نۆژەن کردنەوەی و فراوانبویان بۆ کراوە بەردەوام ئەم کارکردنە لە خزمەتی الیەنی ئاینی و خوێندندا بووە ،لە کۆتایی ساڵەکانی ١٩٦٠دا ئەم مزگەوتانە لە کفریدا ھەیووە لەگەڵ ناوی ئیمام و خەتیبەکانیاندا: – ١مزگەوتی گەورە :ئەم مامۆستایانە ئیمام و ووتار خوێنی بوونە (سەید موفتی ،مەال محەمەد ،مەال جەمیل حاجی ئیبراھیم. – ٢مزگەوتی خانەقا :حاجی ئیبراھیم ئیمامی بووە. – ٣مزگەوتی سادە :ھەریەک لە مامۆستایان (مەال راغب ،مەال ئەحمەد رووتە) ئیمامی ساڵی چوارهم
16
141
بوونە. – ٤مزگەوتی حاجی رەشید :ھەریەک لە (مەال شێخ محی دین ،مەال عەبدولقادر) ئیمامی بوونە. – ٥مزگەوتی حاجی سەید ئەحمەد :ھەر یەک لە مامۆستایان (مەال سەید ئەحمەد، مەال ئیبراھیم) بوونەتە ئیمام تێیدا ،ھەموو ئەو مامۆستایانەی کە ناومان بردن کۆچی دوایان کردووە (.)٣٥ ھەموو مزگەوت و ناوەندە ئاینەکان لە شاری کفریدا رۆڵیان لە بواری رۆشنبیری و باڵوکردنەوەی خوێندەواریدا ھەبووە بەاڵم لە ھەمویان کاریگەر تر ھەر یەکە لە مزگەوتەکانی (خانەقا ،مەدرسە و گەورە) بووە کە ژمارەیەکی زۆر لە فەقێ و قوتابیان لە دەوریان کۆبووەنەتەوە و کاریگەرییان لە بواری رۆشنبیری و الیەنی خوێندەواری و زانستی ئایندا ھەبووە و دەردەکەوێت مزگەوتەکان رۆڵی بەرچاویان لە بواری پەروەردە و پێگەیاندنی مندااڵنی شارەکەدا بینوە ( ،)٣٦لێرەدا دەکرێت ئاماژە بە ناوی ژمارەیەک لە زانا و مامۆستای ئاینی بدەین لەشارەکە لە ناوەندە ئاینیەکاندا خزمەتیان کردووە و لە مێژووی خوێندنی ئایندا جێ پەنجەیان دیارە : – ١مەال محەمەد سەعید موفتی ( )١٩٤١ – ١٨٥٦لە گوندێکی سەر بە ناحیەی سیوەیلی قەزای چوارتا لە دایک بووە ،الی باوکی دەستی بە خوێندنی ئاینی کردووە و پاشان الی مەال عەبدولڕەحمان پێنجوێنی ئیجازەی زانستی وەرگرتووە ،پاش ھاتنی بۆ سنوری گەرمیان لە الیەن ئەوقافی کەرکوکەوە بە موفتی لە شاری کفری دادەمەزرێت، پاش ماوەیەک مامۆستا مەال محەمەد دەبێت بە ئیمام و وتاربێژ لە مزگەوتی گەورەی شاری کفری ،موفتی ئەفەندی بە ھۆی ھەڵویستە نیشتمانیەکانیەوە و پشتوانی لە شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید لە الیەن ئنگلیزەوە لە کارەکەی دور دەخرێتەوە ،ئەم زانا ئاینیە لە ھەر دوو رێکخراوی (ئازادی کوردستان ،کۆمەڵەی دارکەر) ئەندام بووە و رۆڵی لەو رێکخراوانەدا ھەبووە ،ئەم زانا ئاینیە زۆربەی تەمەنی بە وانە ووتنەوە و خوێندن و فتوادان و نوسینی چەندین بەرھەم بەڕێ کردووە ،لە پاش خۆی ژمارەیەک کتێب و دەست نوسی زۆری بە زمانەکانی عەرەبی و تورکی بەحێ ھێشتووە لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا ،لە ماوەی ووتنەوەی وانە بە فەقێ و قوتابیاندا لە مزگەوتی حەمیدیە لە شاری کفری ژمارەیەک کەس ئیجازەی ئاینیان وەرگرتووە یان لە خزمەتیدا خوێندویانە کە لە سەرووی ١٥کەسەوەن لەوانە « مەال جەمیل رۆژبەیانی ،مەال محەمەدی سەعید زەند ،مەال سەید حەکیمی خانەقین.)٣٧( « ... -٢مەال حەسەنی سۆفی ( )١٩٦٦ – ١٩٠٢لە شاری سەقزی رۆژھەاڵتی کوردستان ساڵی چوارهم
142
16
لە دایک بووە لە پاش وەرگرتنی ئیجازەی مەالیەتی ماوەیەک لە شاری کفری مەالیەتی کردووە ،دەستی نوسینی شیعری ھەبووە و نازناوی (نوحی) بووە. – ٣مەال جەمیلی ( )١٩٨٣ – ١٩١٠کوڕی حاجی ئیبراھیمی مەال ئەحمەد ،پێش نوێژ و ووتار خوێنی مزگەوتی خانەقا و گەورەی شاری کفری ،ئەم مەالیە کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە و لە گۆڤاری گەالوێژ ( )١٩٤٩ – ١٩٣٩دا بابەتی باڵو کردووەتەوە و دەستی نوسینی شیعریشی ھەبووە بە ناوی (جیمۆ بێ ناو) بەرھەمەکانی باڵوکردەوەتەوە (.)٣٨ – ٤مەال سەید عەبدوڵالی سەید محەمەدی پیر خدری شاھۆ ()١٩٨٦ – ١٩١٧ مەالیەکی زانا و شارەزا بووە بە زانستە شەرعیەکان ،زۆر کات بە وانە ووتنەوەوە خەریک بووە و بەردەوام فەقێی ھەبووە ،لە شاری کفریدا مەالیەتی کردووە و ھەر لەو شارەدا توانیویەتی ئیجازەی مەالیەتی ببەخشێت. – ٥مەال عەبدولقادر ئەحمەد سەمین لە شاری کفریدا مامۆستا بووە و ئیمام و ووتارخوێنی مزگەوتی خانەقا بووە ،لە پاش خزمەتێکی زۆر لە ساڵی ٢٠٠٤ز کۆچی دوای (.)٣٩ سەرباری ئەو مەالیانەی ناومان بردن بە دەیان مامۆستای ئاینی لەم شارەدا لە بواری خوێندن و پەروەردەدا خزمەتی خەڵکیان کردووە جێ دەستیان دیارە . - ٢قوتابخانە میری و تایبەتەکان: برەو دان بە بواری خوێندن لە چوارچێوەی ووالیەتی موسڵ و دەوڵەتی عوسمانیدا زیاتر لە ریفۆرمەکەی مەدحەت پاشای والیدا خۆی نواند و کاریگەری باشی لەو رووە ھەبووە چونکە پێش ھاتنی ئەو تا رادەیەک قوتابخانەیەکی مۆدێرن لە ھەر سێ والیەتی (بەغدا ،بەسرە ،موسڵ) دا نەبووە ،بە پێی سەرچاوەکان لە ساڵی ١٨٨٠لە سالحیە (کفری) قوتابخانەی روشدیە (ناوەندی) کراوەتەوە ،لە کۆتایی سەدەی نۆزدەدا لە ساڵی ١٨٨٨ز لە والیەتی موسڵدا حەوت قوتابخانە ھەبووە کە یەک لەوانە لە کفریدا بووە تا ئەو ساڵە ژمارەی گشتی قوتابیان لە ھەموو والیەتەکەدا بریتی بووە لە ()٣١٨ قوتابی ،لە سااڵنی پاشتردا گرنگی دانی دەوڵەتی عوسمانی بە پەروەردە و خوێندن زیادی کردووە بۆیە لە پاشتردا لە والیەتی موسڵ نۆ ( )٩قوتابخانەی روشدیە و شانزە ( )١٦قوتابخانەی سەرەتایی کراوەتەوە کە یەکێک لە شارەکانی والیەتی موسڵ کفری بووە ،لە ساڵنامەی والیەتی موسڵدا لە ساڵی ١٨٩٢ژمارەی دانیشتوانی کفری ()١١٩٠ کەس بووە کە قوتابخانەی روشدیەی تێدا بووە (.)٤٠ ساڵی چوارهم
16
143
بە پێی سەرچاوەیەکی تر لە نێوان سااڵنی ١٨٩٥ – ١٨٩٠دا ژمارەی دانیشتوانی کفری( )٦٥٢٨کەس بووە کە دوو قوتابخانەی تێدا بووە ،بەاڵم لەو دوو سەرچاوەدا جیاوازیەکی زۆر لە ژمارەی دانیشتواندا بەدی دەکرێت پێ دەچێت لەم رووە ھەڵەیەک ھەبێت (.)٤١ لە ساڵنامەی وەزارەتی مەعاریفدا لە ساڵی ١٣١٧ک ١٩٠١ /ز دا ھاتووە لە (سالحیە) کفری قوتابخانەی روشدیە ھەیە و ئاماژە بەوەیش دراوە بیست ( )٢٠قوتابی تێیدا دەخوێنن و یەک کارگوزاری ھەیە ،ھەریەکە لە (محەمەد رەفعەت ئەفەندی) بە مامۆستای بریکار و (مستەفا ئەفەندی) بە مامۆستای خەت خۆشی ناویان ھاتووە، ھەر لەو ساڵنامەیەدا ناوی قوتابخانەکانی ووالیەتی موسڵ تۆمار کراوە و بەم شێوەیە قوتابخانەکانی کفری ناویان ھاتووە(:)٤٢ خشتەی ژمارە ()١ مامۆستاکەی ژمارەی قوتابی ناوی قوتابخانە شوێنەکەی عەبدولجەبار ئەفەندی ١٥ مەال یوسف گەڕەکی حکومەت ئیبراھیم ئاغا مزگەوتی گەورە قادر ئەفەندی ٥ لە ساڵنامەی والیەتی موسڵی ساڵی ١٩٠٧دا ئاماژە بە ژمارەی قوتابخانەکانی ئەو ووالیەتە دراوە لە باسی قەزای سەالحیە (کفری) دا ئاماژە بە یەک روشدیە دراوە لەگەڵ ناوی مامۆستای یەکەم شێخ محەمەد ئەفەندی و مامۆستای دووەم شێخ محەمەد ئەفەندی رەنگە ئەمە ھەڵە بێت ،بەم شێوەیە دەردەکەوێت رەوشی پەروەردە و خوێندن لەسایەی دەوڵەتی عوسمانیدا لە کوردستان بە گشتی و شاری کفری بە تایبەتی پشت گوێ خراوە و زانیاریەکانیش ھەڵە و پێش و پاشن ،لە ھەموو قوتابخانەکاندا زمانی خوێندن تورکی بووە لە جیاتی زمانی دایکی دانیشتوانەکەی ،لە ساڵنامەی ووالیەتی موسڵی ساڵی ١٣٣٠ک ١٩١١ /ز دا ئاماژە بە ژمارەی قوتابخانەکان دراوە لە قەزای ێەالحیەدا یەک قوتابخانەی روشدیە و دوو قوتابخانەی مندااڵن ھەیە ( ،)٤٣ئەوانەی لەم ژمارە کەمەی قوتابخانەکاندا فێر دەکران منداڵی ئەفەندی و فەرمانبەرانی حکومەت بوون خەڵکیش بە چاوێکی نزم و سەرچاوەی فەساد سەیری قوتابخانەکانیان دەکرد ،لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا ماوەی خوێندن لە قوتابخانەکانی دەوڵەتی عوسمانیدا (مکتب ێیپان) ماوەی چوار ساڵ و قوتابخانەی روشدیە (ناوەندی) سێ ساڵ و ئامادەی چوار ساڵ بووە ( ،)٤٤بە دروست کردنی ئەو قوتابخانانە لە الیەن عوسمانیەکانەوە لە شاری کفریدا ژمارەیەک لە قوتابیان روویان تێ کردووە لەوانە (عومەر نەزمی ١٨٩٣ – ،١٩٧٨قاسم سەروەت) بۆ خوێندنی بااڵ چونەتە بەغدا و سەستەمبوڵ و شتی ساڵی چوارهم
144
16
نویان ھێنایە شارەکە ( ،)٤٥لەو سەردەمانەدا لە کفری قوتابخانەیەکی سەرەتای (ێیپان مکتبی) و قوتابخانەیەکی ناوەندی (روشدیە) ھەبووە و لە ھەردوو قوتابخانەکەدا نزیکەی ١٥٠قوتابی درێژەیان بە خوێندن داوە وەک لە سەرەوە ئاماژەی بۆ کرا ھەندێک لە دەرچوانی روشدیە لە شارەکە لە بەغدا و ئەستەمبوڵ خوێندنی بەرز تریان تەواو کردووە و لە شارەکەدا خزمەتیان کردووە ،ئەم قوتابخانانە لە ماوەی جەنگی جیهانی یەکەمدا داخراون (.)٤٦ بەرپابوونی جەنگی یەکەمی جیهانی کاریگەری لەسەر کەم بوونەوەی قوتابیان لە شارەکە ھەبووە ،بە پێی راپۆرتی کارگێڕی دەڤەری کەرکوک لە ساڵی ١٩١٩بەم شێوەیە باسی رەوشی پەروەردە لە شاری کفری دەکات « لە کفری یەک مەکتەبی سەرەتای و مەکتەبێکی روشدیەی موڵکی و دوو حوجرەی خوێندنی مندااڵن ھەیە ،قوتابخانە سەرەتایەکە ( )٤٠ – ٣٠قوتابی ھەبووە « ،پاش ئەوەی لە الیەن ئینگلیزەکانەوە ئاوڕ لە پەروەردە و خوێندن درایەوە بە پێی ئەم خشتەیە ژمارەی قوتابیان و مامۆستایانی خوێندنی حوکمی لە ساڵی ١٩١٩لەو شارە رون دەکاتەوە (:)٤٧ خشتەی ژمارە ()٢ ژ .مامۆستا مانگەکان ژ.قوتابی ٣ کانونی دووەم ٢٠ ٣ ٢٤ شوبات ٣ ٢٥ ئازار حوزەیران تەموز ٣ ٥٠ ئاب ٣ ٥٠ ئەیلول ٣ ٥١ ت .یەکەم ٤ ٧٤ ت .دووەم ٤ ٦٧ ک .یەکەم ٣ تێکڕا ٤٢ وەک دەردەکەوێت ژمارەی مامۆستایان و قوتابیان لەو شارەدا کەمە لە چاو دانیشتوانەکەیدا ،لەگەڵ ئەم خشتەیەدا ئەوەیش خراوەتە روو لە کفریدا قوتابخانەی جولەکە ھەبووە زۆر تر لە وەرزی ھاویندا خوێندویانە کە تێکڕا سی و سێ ( )٣٣قوتابی ساڵی چوارهم
16
145
و یەک ( )١مامۆستا ناوی تۆمار کراوە ،سەرباری کەمی ژمارەی مامۆستا و قوتابی بەاڵم دۆخی قوتابخانەکان لە الیەن دەسەاڵتەوە پشت گوێ خراوە لەم رووە سەرچاوەیەک بەم شێوەیە وینای قوتابخانەکان دەکێشێت « قوتابخانەکەی کفری بارودۆخێکی خراپی ھەبوو بە دەست دەسەاڵتەوە لە کەمی مێز و کەرەستە و ئامێرەکانی قوتابخانەکە «، بە ھاتنی بەڕێوەبەری نوێ بۆ قوتابخانەی سەرەتایی پەرەپێدانی بە شێوەیەکی بەرچاو ژمارەی قوتابیان زیادی کردووە و لەگەڵ قوتابخانەی جولەکەکەکان تێکەڵ کراوە، قوتابخانە تێکەڵەکە چوتە بینایەکی گەورە )٤٨( ،بە پێی کۆنترین تۆماری گشتی (قید عام) لە قوتابخانەکانی کفری (قوتابخانەی باوەشاسواری بنەڕەتی) کە تۆماری گشتی ژمارە ١/١یەکەم قوتابی ناوی تۆمار کراوە (عومەر حەمەد) ە و باوکی مردووە و ناوی بەخێوکەرەکەی تۆمار کراوە بە ناوی (خورشید) لە گەڕەکی سەید لەر ،بە رەگەز (تورکمان) و موسڵمان بووە لەسەر مەزھەبی حەنەفی ،ئەم قوتابیە لە دایک بووی ساڵی ١٩١٢ز بووە لە ئەیلولی ١٩١٩چوتە ئەو قوتابخانەیە و لە ساڵی خوێنی ( )١٩٢٩ – ١٩٢٨لەو قوتابخانەیە جیابوەتەوە و چوتە ناوەندی لە شاری کەرکوک جگە لە نمرەی ساڵی خوێندنی کۆتای ھیچ نمرەیەک لەو پەڕیەدا تۆمار نەکراوە ،ھەر بە دوای ئەم قوتابیەدا ناوی قوتابیەکی تر تۆمار کراوە ناوی خۆی رون نیە بەاڵم ناوی باوکی (موبارک ئەفەندی) یە لە گەڕەکی ئیسماعیل بەگ و کۆچی دوای کردووە ئەم قوتابیە لە الی کەسێکی تر بووە بە ناوی (رەفیق ئەفەندی) ژیاوە و لەسەر ئاینی ئیسالم و لە رەگەزی (تورکمان) بووە ،ئەم قوتابیە لە دایک بووی ساڵی ١٩١٤یە لە ١٩٢٠/١٠/١چوەتە ئەو قوتابخانەیە ،لە ١٠ی ئەیلولی ١٩٢٩لەو قوتابخانە گوزارەتەوە و لەسەر پەڕەکەی تەنھا نمرەی کۆتایی تۆمار کراوە کە راسب بووە ،لە ھەمان تۆماردا و لە پەڕەی ١٩دا ناوی قوتابی (جمال مەحمود محەمەد بەگ) تۆمار کراوە بە رەگەز عەرەب ،باوکی فەرمانبەر بووە لە شاری کەرکوکەوە ھاتوەتە ئەو قوتابخانەیە، لە دایک بووی ساڵی ١٩١٤یە لە حوزەیرانی ١٩٢٥لە پۆلی سێیەم لەو قوتابخانەیە وەرگیراوە و لە ساڵی ١٩٢٧بە بێ تۆمار کردنی نمرەکانی گوازراوەتە بۆ قوتابخانەیەکی خانەقین ،دواین قوتابی لە تۆماری ژمارە یەکدا بە ریزبەندی تۆمارەکە ( )١٤٤بە ناوی (ێالح خچوری) باوکی عەتار بووە لەو شارە ،لە رەگەزی عەرەب و جولەکە (یەھودی) بووە ،ئەم قوتابیە لە دایک بووی ساڵی ١٩٢٠لە قوتابخانەی تەوراتەوە ھاتوەتە ئەم قوتابخانەیە لە ساڵی ،١٩٢٧ساڵێک پاشتر وازی ھێناوە (.)٤٩ لە سەردەمی دەسەاڵتی ئینگلیزدا لە ساڵی ١٩٢٠قوتابخانەیەکی سەرەتای کرایەوە بەناوی (المدرسە االبتدائیە االولی) الی خەڵکی بە قوتابخانە ئینگلیزیەکە ناسرابوو، ساڵی چوارهم
146
16
ناوی ئەم قوتابخانەیە تا حەفتاکانیش ھەر بە (االولی) مایەوە و دواتر گۆڕا بۆ (الخلود) و ئێستایش (باوەشاسور) ە )٥٠( ،لەسەردەمی پاشایەتی و پێک ھێنانی یەکەم کابینەی حکومەتی کاتی ( )١٩٢١/٨/٢٣ – ١٩٢٠/١٠/٢٥دا لەم کابینەیەدا (محەمەد مەھدی بەحرولعلوم) کرایە وەزیری مەعاریف بە رەگەز عەرەبی شیعی و خەڵکی کەربەالبووە، جگە لەمەیش ناوی (عیزەت پاشا کەرکوکی) ھاتووە ماوەیەک وەزیری مەعاریف بووە و بۆ خۆی لە پۆستی وەزارەتی نافیعە دانراوە ( ،)٥١بەمەیش گرنگی دانی دەسەاڵت بۆ خوێندن دەردەخات ،لە ساڵی خوێندنی ( )١٩٢٢ – ١٩٢١دا لە الیەن (شێخ محەمەد خاڵسی کوڕی شێخ رەزای تاڵەبانیەوە) لە پاش نەمانی دەساڵتی راستەوخۆی ئینگلیز بە یەکەم قائیماقمی ئەو شارە دادەنرێت ،ئەم کەسایەتیە فەرمانی داوە قوتابخانەی کفری بکرێتەوە و لەو رۆیشەوە شیعرێکی بۆ ھۆنیەوەتەوە تا ماوەیەک ئەو شیعرە لەسەر دیوای قوتابخانەکە مابوو ( ،)٥٢لەو زانیاریانەی سەرەوەدا دەردەکەوێت لە قوتابخانەی کفری یەکەمی سەرەتایدا ژمارەیەکی زۆر لە فوتابیان خوێندویانە بە پێی زنجیرەی تۆماری گشتی ئەو قوتابخانەیە کە تا ئێستا ماوە گەیشتوەتە ١٤٤تێدا قوتابیانی کورد و عەرەب و تورکمان خوێندویانە لە رووی ئاینیەوە سەر بە ئاینی ئیسالم و جولەکە بوونە ،دەردەکەوێت لە کاتی ئینگلیزدا قوتابخانە لە شارەکە ھەبووە و دوای دروست بوونی حکومەتی پاشایەتی لە عێراق پەروەردە و خوێندن لەم شارەدا گەشەی کردووە. دکتۆر موکەڕەم تاڵەبانی وەک خۆی باسی دەکات لە سەرەتای سیەکاندا چوتە قوتابخانەی کفری ،ئەو دەمانە منداڵ لە تەمەنی حەوت ساڵیدا وەردەگیرا و ساڵێک پێشتر وەک یەدەک دەچووە قوتابخانە بەاڵم تاڵەبانی لە ساڵی ١٩٣١چوتە پۆلی یەکەمی سەرەتای لە قوتابخانەی کفری سەرەتای لە نێوان ئەو شارەو گوندی زەرداودا بە پێ ھاتوچۆی کردووە ،لە کفریدا تەنھا ئەو قوتابخانەی ھەبووە لە سەردەمی داگیرکاری ئینگلیزدا لەو شارە وەک یەکەمین قوتابخانە دروست کراوە ،بەڕێوبەری ساڵی سیەکانی قوتابخانەی یەکەمی کفری ناوی (رەشید عەکیف ھورمزی) بە ئەسڵ کورد بووە بەاڵم خۆیان کردوەتە تورکمان ( ،)٥٣مستەفا نەریمان لە بیرەوەریەکانی خۆیدا ئەوەمان بۆ تۆمار دەکات لە ساڵی ١٩٣١لە کفری چوتە قوتابخانە و ژمارەیەک قوتابی لەگەڵیدا بوونە ناوی نزیکەی ١٢قوتابی دەھێنێت لەوانە (حسێن حاجی سەمین ،سابیری حاجی فەتحوڵاڵ سەڵتە زەرد ،موکەڕەم تاڵەبانی ،)...لە پۆلی پێنجەمدا لە شوێنەکانی ترەوە قوتابی بۆ کفری ھاتون بە تایبەت لە قەرەتەپە و کەالرەوە ،لە ساڵی خوێندنی ١٩٣٦ – ١٩٣٧دا بەڕێوەبەری قوتابخانەکە گۆڕاوە و کەسێکی تر بە ناوی (سەعید بەسیم) بوەتە بەڕێوەبەر ،سەرباری ئەمەیش مستەفا نەریمان ناوی ژمارەیەک مامۆستای قۆناغی ساڵی چوارهم
16
147
سەرەتای لە بیر ماوە لەوانە (خلوسی بەگ ،نامیق ئەفەندی کەرکوکی ،جەالل ئەحمەد کەرکوکی )...سەرجەمی مامۆستاکان تورکمان بوون و ھەندێکیشیان تورکچێتیان ئەکرد، بە زۆر قوتابیان ناچار دەکرد کتێبی بیری تۆرانیەت بخوێنن بەم ھۆیەیشەوە کێشە لە نێوان بەشێک لە مامۆستایان و قوتابیاندا رویداوە ئەمەیش بوەتە ھۆی وازھێنانی ھەندێک قوتابی لە قوتابخانە لەوانە (نوری کارێزی) (.)٥٤ لە تۆماری گشتی ٢/١قۆتابخانەی کفری یەکەمدا کە ئێستا (قوتابخانەی باوەشاسواری بنەڕەتیە) لە زنجیرەی ( )٥٩٧ -٤٩٨تۆماری ناوی ٩٩قوتابی کردووە بە ناوی قوتابی (نەجمەدین محەمەد خەسرەو) دەست پێ دەکات و قوتابی زنجیرە ( )٥٨٧ناوەکەی رونە بە ناوی (نەجیب عارف) کۆتای دێت ،لەم تۆمارەدا ژمارەیەکی زۆر ناوی قوتابی یەھودی بەرچاو دەکەوێت لەوانە (ئیبراھیم داود) لە پەڕەی تۆماری ئەم قوتابیەدا ئەم زانیاریانە تۆمار کراوە « ئیبراھیم داود باوکی عەتار بووە لە شاری کفریدا لە گەڕەکی سەیدەکان دانیشتووە و لە نەتەوەکەیدا نوسراوە عەرەب ،لە خشتەی ئایندا نوسراوە یەھودی ،ئەم قوتابیە لە ساڵی ١٩٢٩لە دایک بووە لە ١٠ی ئەیلولی ١٩٣٤ چوتە ئەو قوتابخانەیە و لە ١٩٤١/١٠/١دەرچووە و چوەتە ناوەندی لە کەرکوک ،وەک دەردەکەوێت لە چوار وانەدا تاقی کردنەوەی کردووە و نمرەکانی تۆمار کراوە ئەوانیش بریتین لە زمانی عەرەبی و کۆمەاڵیەتی و ژمێریاری و پێوانە و ئەشیا و تەندروستی لە تاقی کردنەوەکەدا دەرچووە « لە پەڕەی قوتابیەکدا لە ساڵی ١٩٣٤ھاتوەتە ئەو قوتابخانەیە وێنەی ھەبووە کە پێشتر وێنەی قوتابی لە تۆمارەکەدا بەدی ناکرێت ( ،)٥٥ بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەک لە ساڵی خوێندنی ( )١٩٤٦ – ١٩٤٥دا ناوی نزیکەی پەنجاو چوار ( )٥٤قوتابی جولەکە (یەھودی) لە قوتابخانەی کفری یەکەمدا تۆمار کردووە ،ئەمە بە ھەڵە تۆمار کراوە زۆرێک لە قوتابیانی یەھودی لە ساڵی ١٩٣٥ ەوە لەو قوتابخانە خوێندویانە لەوانەیش (داود یەھود ،ئیبراھیم داود ،یوسف شالوم شوعا )...ئەو قوتابیانە لە ساڵی ١٩٤٨بەدواوە کۆچیان کردووە بۆ ئیسرائیل ،بۆ نمونە قوتابی ئیبراھیم داود لەم سەرچاوەیەدا وەک زانیاریەکانی سەرەوەیە بەاڵم نوسراوە لە ساڵی ١٩٣٥چوەتە قوتابخانەی کفری ئەمە ھەڵەیە و لە ساڵی ١٩٣٤لەو قوتابخانەیە وەرگیراوە(.)٥٦ لە ساڵی خوێندنی( )١٩٣٤ – ١٩٣٣دا یەکەم قوتابخانەی کچان لە کفریدا دەکرێتەوە ،مامۆستا (ئەماستیک) مامۆستایەکی ژن بوو لە کەرکوکەوە بۆ ئەم قوتابخانەیە گوازراوەتەوە ،لەم قوتابخانەیەدا ( )١٥ – ١٠قوتابی کچ دەیانخوێند ،بەاڵم بە ھۆی رەفتاری ناشرینی گەنجێکی شارەوە ئەو مامۆستایە گەڕایەوە بۆ کەرکوک ئەو ساڵی چوارهم
148
16
ساڵە دەوام لە قوتابخانەی کچاندا راگیراوە ،لە سااڵنی پاشتردا مامۆستا (پاکیزە) کرایە بەڕێوەبەری ئەم قوتابخانەیە و قوتابخانەکە لە خانووی (حەکیم عوسمان ئەفەندی) دا بووە ،لە کاتی دەست کردن بە قوتابخانەی نوێ لە عێراقدا لە الیەن مامۆستایانی ئاینیەوە فتوای ئەوە درا کە کاری ئەم قوتابخانانە دژ بە دینە و فێربوون تیایاندا حەرامە ئەمەیش کاریگەری لەسەر بەشداربوونی کەمی دانیشتوان لە بواری خوێندندا ھەبووە ( ،)٥٧قوتابخانەی کچانی کفری چوار پۆلی ھەبووە ،زۆربەی زۆری کچانی قەزاکە دوای تەواو کردنی پۆلی چوارەمی سەرەتای وازیان لە خوێندن دەھێنا ،یەکەم خوێندکاری کچ لە کفری کە چوەتە قوتابخانەی سەرەتای خاتوو (کریمان عەبدولمەجید نەجم) بووە ،ھەروەھا یەکەم ژنە بەڕێوەبەری قوتابخانە کە خەڵکی شارەکە بوبێت ناوی (حەسیبە جەمیل وەنداوی) بووە ئەمەیش گرنگی زیاتری خەڵکی بۆ خوێندن لەو دەمانەدا دەردەخات کە کچانیش توانیویانە بخوێنن ( ،)٥٨جگە لە قوتابخانەی تایبەت بە کچان لە قوتابخانەی کوڕانیشدا کچان لەو شارە خوێندویانە ،لە ساڵی ١٩٣٦دا لە پۆلی چوارەمدا لەگەڵ قوتابیانی کوڕدا دوو کچ لە قوتابخانەی کفری خوێندویانە ھەردوو کیان ناویان سوعاد بووە کە یەکێکیان کچی مامۆستا (بەھجەت فەتاح وەنداوی) بووە و ئەوی تریشیان کچی (مەال عەزیز راغب) ،ھۆکاری ھاتنی کچانیش بۆ ئەم قوتابخانەیە بۆ ئەو دەگەڕێتەوە کە لەو قوتابخانەیەدا زیاتر بایەخ بە خوێندن ئەدرا بەمەیش شاری کفری توانیویەتی لە شارە سەرەتاکان بێت لە بایەخ دان بە خوێندنی تایبەت بە کچان ( ،)٥٩لە قوتابخانەی کفری کچاندا ژمارەیەک قوتابی کچی جولەکە خوێندویانە کە دەکرێت لێرەدا ئاماژەیان بۆ بکەین کە ناویان لە خوێندنی شارەکەدا ھاتووە ( :)٦٠ خشتەی ژمارە ()٣ ژ ناوی قوتابی چونی بۆ قوتابخانە ١٩٤٦/٩/٢٣ ١سوھام رەحمی ١٩٤٦/٩/٢٣ ٢رابیعە دانیال ١٩٤٦/٩/٢٤ ٣راحیل روفائیل ١٩٤٦/٩/٢٤ ٤ئەمیرە ئەلیاھو ١٩٤٧/٩/١٥ ٥نەجیبە ئیسحاق ١٩٤٧/٩/١٥ ٦ئەدیبە دائول نازم ئیبراھیم ئێستا لە کفری مامۆستای خانەنشینە ،لە ساڵی ١٩٣٦چوەتە قوتابخانەی (مدرسە کفری االبتدائیە االمیریە) و خوێندویەتی « لەو قوتابخانەدا زۆربەی ساڵی چوارهم
16
149
قوتابیەکان خەڵکی شارەکە بوونە و قوتابیش ھەبووە لە کنگربان و کارێزەوە بە پێی دەھاتن بۆ ئەو قوتابخانەیە ،بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیان (رەشید عاکیف) بووە لەگەڵ ناوی ھەندێک مامۆستا لەوانە (مستەفا فەنی ،کەمال مەال بادر) ،لەو قوتابخانەیە کورد و عەرەب و تورکمان دەیانخوێند کە زۆربەی تورکمان بوون « ،پەرتوکی خوێندن بە زمانی عەرەبی بووە بەاڵم لە کاتی خوێندن و شیکردنەوەی بابەتەکاندا بە ھەر سێ زمان شی دەکرایەوە ،لە پۆلەکەی نازم ئیبراھیمدا قوتابی جولەکەیش لەگەڵیان خوێندویەتی، پاش تەواو کردنی خوێندنی پۆلی شەشەم زۆرێک لە قوتابیان وازیان دەھێنا و ھەندێک دەچونە قۆناغی تر بە شێوەیەک قوتابی نازم ئیبراھیم ناوی پێشکەش بە (دار المعلمین ریفی) کردووە لە بەعقوبە لە ساڵی ١٩٤٤ز لەوێ خوێندویەتی ( ،)٦١لەو دەمانەدا زۆر مامۆستا ھەبووە قوتابیانی لەسەر کوردایەتی پەروەردە کردووە و فێری ھۆنراوەی کوردی کردون ،یەکەم جار کە قوتابی بە ھۆنراوەی کوردی ئاشنا بکرێت مامۆستا (خورشید داودی) بووە قوتابیانی فێری (ئەی تۆپەکە فتبۆڵەکە )...ی شاعیر بێ کەس کردووە و بەو ھۆیەوە لەالیەن حوکمەتەوە توشی کێشە ھاتووە ( ،)٦٢ھەر لەو دەمانەدا لە قوتابخانەکاندا بابەتی مۆسیقا و وەرزش ھەبووە و پۆلەکانی پێنج و شەشەم دیدەوان بوەنە و لە ساڵێکدا ئەو قوتابیانە یەک دوو جار دەچونە دەرەوی کفری بە تایبەت دەچوون بۆ کەرکوک و دووز و خانەقین ،مامۆستا مستەفا نەریمان لە بیرەوەریەکانیدا باس لەوە دەکات « لە ساڵی ١٩٣٧لەبەر گڵۆپی کارەبا خۆمان بۆ تاقیکردنەوەی بەکەلۆری ئامادەکرد و پێش مانگێکیش مامۆستا (مەجید نەجم) وێنەیەکی قوتابیەکانی کرد « ،حوزەیرانی ئەو ساڵە قوتابیانی کفری تاقیکردنەوەی بەکەلۆریان لە شارەکەی خۆیان ئەنجامدا و بەڕێوەبەرێکیان بۆ ھاتووە بە ناوی (مومەیز) ،لەو ساڵە بە دواوە قوتابیان لە کفریدا تاقیکردنەوەی بەکەلوریان کردووە (.)٦٣ لە ساڵی ١٩٣٨قوتابخانەیەکی تر کرایەوە بە ناوی (المدرسە االبتدائیە الپانیە) سەرەتا چوار پۆل بووە لە ماڵی (مستەفا رێژی) بووە بەرامبەر مزگەوتی خانەقا، لەسەردەمی کۆماریدا ناوەکەی گۆڕا بۆ (االتحاد) پاشتریش چەند ناوێکی تری ھەبووە وەک (سیروان ،المکارم) ،لە سی و چلەکانی سەدەی بیستەمی رابردوودا لە کفری ناوەندی نەبووە بۆ ئەو مەبەستە قوتابیان پاش تەواو کردنی قۆناغی سەرەتای رویان لەشارەکانی تر دەکرد بە تایبەت کەرکوک و بەعقوبە و بەغدا بۆ چونیان بۆ قوناغی ناوەندی یان (الدار المعلمین) ( ،)٦٤لە ساڵی ١٩٤٩قوتابخانەیەکی ناوەندی کرایەوە، بۆ بنیاد نانی ئەم قوتابخانەیە دەوڵەمەندەکانی شار بڕی ٣٥٠٠دیناریان بەخشی و جگە لەوەیش لەو دەمانەدا لەبەرامبەر بڕێک پارەی رەمزی ھەندێک مەال وانەیان بە مندااڵن ساڵی چوارهم
150
16
داوەتەوە (.)٦٥ لە سەرژمێری ساڵی ١٩٤٧دا بەم شێوەیە رەوشی پەروەردە و خوێندن لە شاری کفری رون دەکاتەوە لە دوو گەڕەکی ئەو شارەدا بەاڵم ھەڵە لە تۆمارکردنی ژمارەکاندا ھەیە(:)٦٦ خشتەی ژمارە ()٤ نەخوێنەوار ژمارەی قوتابخانە خوێنەوار گەڕەک ژمارەی دانیشتوان نێر مێ نێر مێ نێر مێ نێر مێ - ١١٨٥ ٧٠٣ ئیسماعیل بەگ ٥٩ ٣٧٦ ١٤٦٨ ١٣١٢ ٢ ٨٣١ ٤٩٠ سادە ٥٧ ٣١٦ ١٠٠١ ٩٠٠ لە کفری پاش کردنەوەی قوتابخانەی ناوەندی کەرتی پەروەردە گەشەکردنی بە خۆیەوە بینی و ژمارەیەکی زۆر تر لە قوتابیان روویان لە قوتابخانەکان کرد ،واتا بە بوونی ناوەندی لە شارەکە قوتابیان دەیانتوانی لەو شارە بخوێندن و درێژە بە خوێندن بدەن کەمتر قوتابی لە کفری و دەوربەری بە ھۆی نەبونی ئەم قۆناغەوە وازیان لە خوێندن دەھێنا بە شێوەیەک نەک لە شاری کفری بەڵکو لە شوێنەکانی دەورەبەریشەوە قوتابیان روویان لە ناوەندی کفری کردووە بۆ خوێندن بە تایبەت ئەم رەوشە تا ناوەڕاستی حەفتاکانیش درێژەی ھەبووە و پاشتر لە شوێنەکانی تر ناوەندی کراوەتەوە و کاریگەری لەسەر ئەم ناوەندەیش ھەبووە ،قوتابیانی ناوەندی لە کفری لە سەرەتای پەنجاندابۆ ساڵی خوێندنی ( )١٩٥٠ – ١٩٤٩دا تەنھا بریتی بوونە لە ( )٢٦قوتابی ناوەندی و لە ساڵی خوێندنی ( )١٩٥١ – ١٩٥٠تەنھا بریتی بوونە لە ( )٦٤خوێندکار (.)٦٧ ناوەندی کفری شوێنەکەی لەبەرامبەر بانکی کۆنی شارەکەدا بووە ،بەڕێوەبەرەکەی (عەبدولحەمید بەکر) لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستا کە وانەیان دەتەوە لەوانە مامۆستایان (ساقی باقی مامۆستای بیرکاری ،مەال محەمەد مامۆستای ئاین ،موەفەق شەفیق مامۆستای ئنگلیزی) لەو ناوەندیەدا تا پۆلی سێیەم ھەبووە قوتابی ناوەندی تەواو دەکرد دەچووە کەرکوک ،جگە لە قوتابی شارەکە لە گوندەکانی دەوروبەر بە تایبەت لە (کەالر ،کارێز ،کنگربان) ەوە قوتابی رویان لە ناوەندەیکە دەکرد ،خوێندن بە زمانی عەرەبی بووە ،لە کفری بەشێک لە کچان خوێندنیان تەواو دەکرد لەوانەیش مامۆستایان (موعەزەز خدر ،حربیە عەبدوڵاڵ ئاغا) لە پاش تەواو کردنی پەیمانگا لە بەغدا لە شارەکەدا بونەتە مامۆستا ( ،)٦٨لە ساڵی ١٩٥٠پۆلی سێیەمی ناوەندی لە ناوەندی کفری کراوەتەوە و بە ووتەی سەرچاوەیەک لە %٩٠ی خەڵکی قەزاکە ئەو ساڵی چوارهم
16
151
دەمە نەخوێنەوار بوونە و حکومەت لەم رووە ھەوڵەکانی بەرچاو نەبوە بۆ چارەسەری دۆخەکە ،ئەو دەمە بەڕێوەبەر (عەبدولحەمید بەکر) بووە جگە لەو مامۆستایامەی ناویان برا مامۆستایانی تریش وانەیان وتوەتەوە و مندااڵنیان پەروەردە کردووە لەوانە مامۆستایان (تەھا سەرح ،نەجیب عەبدولنور ،نەجمەدین محەمەد وەنداوی ،)...یەکەم کچ کە ھاتە قوتابخانەی ناوەندی لە کفری و لەگەڵ کوڕان خوێندویەتی ناوی (سوعاد بەھجەت فەتاح وەنداوی) بووە پاشتر بوەتە دکتۆرە و لە بەغداد دانیشتووە (.)٦٩ لە کتێبی عێراقی باکوردا سەبارەت بە ژمارەی قوتابخانەکانی شاری کفری لە ساڵی ١٩٥٥ز ئاماژە بەوە کراوە لە قەزاکەدا ئەم قوتابخانانە ھەبوونە (قوتابخانەی یەکەم و دووەمی سەرەتای کفری ،قوتابخانەی کفری کچان ،قوتابخانەی دواناوەندی (پانویە) کفری کوڕان) واتا لە ساڵی ١٩٥٥قوتابیانی شار لە دواناوەندی ئەو شارە خوێندەیانە ( ،)٧٠ھەر چەندە بۆ تەواو کردنی قۆناغی ئامادەیی پێشتر قوتابیان رویان لە شوێنەکانی تر بە تایبەت کەرکوک و بەعقوبە دەکرد ،لە پاشتردا ژمارەی کورد لە شارەکەدا زۆر بوو ئەمەیش کاریگەریی لەسەر خوێندن بە کوردی ھەبووە بە تایبەت ھاتنی قوتابی لە گوندەکانی چواردەوری قەزاکەوە ( ،)٧١ھەریەکە لە مامۆستایان (عەبدولحەمید بەکر ،محەمەد حەوێز ،موەفەق شەفیق )...بەڕێوەبەری ئامادەی کفری بوونە لەگەڵ ناوی مامۆستایانی ئامادەی کە بریتیی بوون لە (ساقی باقی ،تەھا سەراج، وەھبی ئەحمەد ،فەتاح تاھر دۆغمەجی ،عومەر فەتاح ،ئیبراھیم کەریم ،عەبدولکەریم عەبدولقادر ،ئیحسان قاسم ،ێبحی کەمال ،عەبدولعەزیم ،جەمیل عەمادی ،شکور عەقراوی، سامی شاکر عێراقی ،نەجیب ئەحمەد )...وەک دەرکەوێت (عەبدولحەمید بەکر) بە یەکەم بەڕێوەبەری قوتابخانە لە شارەکە دادەنرێت کە خەڵکی قەزاکە بووە و ناوەندیەکە لە سااڵنی خوێندنی ( )١٩٥٥ -١٩٥٤پاش تەواو کردنی پۆلی سێیەم کراوەتەوە و کراوەتە دواناوەندی (.)٧٢ محەمەد شاکەلی لە ساڵی خوێندنی ( )١٩٥٦ –١٩٥٥دا چوەتە ناوەندی کفری و لەو رووە بیرەوەریەکانی باشتر ئاشنامان دەکەن بە رەوشی خوێندن لەو شارە بە بڕوای ئەو کفری ئەو دەمانە بە مانا (شار) بووە و ناوەندێکی کارگێڕی و رشنبیری گرنگ بووە بۆ گەرمیان ،بەم شێوەیە ھەندێک بیرەوەری بۆ تۆمار کردوین « زمانی فەرمی خوێندن عەرەبی بوو ،ریگەیش نەدەدرا بۆ وەرگێڕان بۆ سەر زمانی کوردی ،زۆربەی قوتابیەکان کورد بوون لەگەڵ قوتابی عەرەب و تورکمانیش،سەرباری بار قورسی زۆرێک لە قوتابیان فێری زمانی عەرەبی و تورکمانی بوونە لە پۆلی دووەمی ناوەندی جۆرێک لە ھەستی نەتەوایەتی لە نێو قوتابیاندا ھەستی پێ دەکرا ،لە ناوەندی گرنگی بە وانەی ساڵی چوارهم
152
16
وەرزش و ھونەر دەدرا کە مامۆستایەکی کورد بەناوی (عەبدولکەریم چایچی) وانەی رەسمی بە قوتابیان دەوتەوە ،ھاوکات دوو مامۆستای وەرزشیش ھەبوون بە ناوەکانی (محەمەد ،عەبدولقادر) « لە ناوەندی کفری بە ھۆی بوونی ھۆڵێکی گەورە گرنگی بە ھونەر دراوە و لە زستانی ١٩٥٦دا بە کاریگەری قوتابیەکی عەرەب بە ناوی (سەلمان جبوری) بە ھاوکاری (کەمال خەلیل) خەڵکی کفری شانۆگەریەکی وەرگیراو لە (ھاملیت) ی شکسپیرەوە لەسەر تەختەی شانۆی ئەو ھۆڵە پێشکەش کراوە ،ژمارەیەکی زۆر لە بینەر لە دەرەوە و ناوەوەی ئەو شارە بۆ سەیر کردنی ئامادەبوونە ،لەو ناوەندیەدا کتێبخانەیەک ھەبووە کە ژمارەیەک کتێبی بە زمانی عەرەبی بۆ قوتابیان تێدا بووە ،ھەر لەو ناوەندیەدا ژمارەیەک باڵوکراوەی سەر دیوار سەبارەت بە زمان و وەرزش و ھونەر لە الیەن مامۆستایان و قوتابیانەوە ئامادەکراون ،ئەو ساڵە ژمارەیەک مامۆستا وانەی بە قوتابیان دەتەوە بە بیرەوەری شێخ محەمەد شاکەلی لەوانەیش (مستەفا جەواد) خاوەنی بەرنامەیەکی رادیۆی بوو لە رادیۆی بەغدا و خاوەنی چەندین کتێبیشە (.)٧٣ لە سنوری گەرمیان لە پاش شۆڕشی ١٤ی تەموزی ١٩٥٨پارتی دیموکراتی کوردستان توانی بەشی تایبەتی رێکخراوی الوان و قوتابیان لە شار و گوندەکان بە تایبەت کفریدا بکاتەوە و لەو رووە چاالکیان ھەبێت ،ھەریەکە لەم ناوانە رۆڵیان لە رێکخراوی قوتابیانی سنورەکەدا ھەبووە (عومەر گلی ،غازی ساالر ،جەالل محەمەد ئیسماعیل )...و لە رێکخراوی مامۆستایاندا ھەریەکە لە (عەبدولباقی حاجی سەمین، حسێن حەسەن فەتاح ،عەبدوڵاڵ کەریم چایچی) ()٧٤ بە پێی تۆماری گشتی ١٤/١قوتابخانەی باوەشاسواری بنەڕەتی لە زنجیرەی ( )١٨٩٩ – ١٦٩٩ناوی دوو سەد قوتابی لەو تۆمارەدا نوسراوە کە قوتابیانی ساڵی خوێندنی ١٩٦٢ – ١٩٥٩ی تێدا تۆمار کراوە و بە ناوی (عوسمان عەبدولقادر) دەست پێ دەکات بە زنجیرەی ١٨٨٥بە ناوی (جەالل سید عەلی) کۆتای پێ دێت زۆربەی قوتابیان کە خوێندویانە لە ھەر سێ نەتەوەی شارەکە بە تایبەت کوردن ( ،)٧٥بە پێی زانیاریەکانی مامۆستا عەلی حسێن ێاڵح کە ئێستا سەرپەرشتیاری خانەنشینە،لە ساڵی خوێندنی ( )١٩٧٠ – ١٩٦١ژمارەی قۆتابیانی پۆلی یەکەمی سەرەتای ناوەندی شاری کفری بەم شێوەیە بووە (:)٧٦ خشتەی ژمارە ()٥ ساڵ ژ .قوتابیانی پۆلی یەکەم ١٨٦ ١٩٦١ ١٤٠ ١٩٦٢ ساڵی چوارهم
16
153
١٢٣ ١٩٦٣ ٩٢ ١٩٦٤ ١٢٠ ١٩٦٥ ٩٧ ١٩٦٦ ٨٦ ١٩٦٧ ١٣١ ١٩٦٨ ١٧٥ ١٩٦٩ ٢٢٠ ١٩٧٠ کۆ ١٣٥٠ جگە لەوەیش لەتیف ھەڵمەتی شاعیر لە ساڵی خوێندنی( )١٩٦٥ – ١٩٦٤دا لە ناوەندی کفری قوتابی بووە بەم شێوەیە ھەندێک دیمەنی ئەو دەمانەی خوێندنی قوناغی سەرەتای و ناوەندیمان بۆ دەگێڕێتەوە لە قوتابخانەی (االتحاد) « خوێندنی قۆناغی سەرەتای زۆر رێک و پێک بوو ،ئەو کات قوتابی دەبوایە پاک و پختە بە رێکی بچوایەتە ژووری پۆلەکانەوە ،بە یانیان کە ریز دەبووین گەر سەرمامان بوایە ھەندێک وەرزشیان پێ دەکردین ،ھەموو کەس دەبوو دەستەسڕێکی سپی پێ بوایە بۆ پاک راگرتنی خۆی، مامۆستا عەبدوڵال مەال ئیبراھیم ئەو مامۆستایەی ھەر لە سەرەتاوە فێری کوردایەتی دەکردین ،فێری ئەوەی کردین کە ھاتینە پۆلەوە بڵێین (بەبانیت باش) ،بیرم بێت لە ناوەندی کفری بەشێک لە مامۆستایانی سەرەتای وانەیان پێ دەوتینەوە ،لەگەڵماندا قوتابی عەرەب و تورکمان ھەبوو ،ئەو دەمانە قوتابخانە گەرمیانی گۆتەنی (ھۆسە) نەبووە واتا بە رێک و پێکی دەچون بۆ قوتابخانە و دەگەڕاینەوە بۆ ماڵەوە « ( ،)٧٧ لە ساڵی ١٩٥٩دا لە شاری کفری سەرباری زمانی فەرمی خوێندن کە عەرەبی بووە و زۆرێک لە مامۆستایان لە نەتەوەی تورکمان و عەرەب بوونە کەچی مامۆستایاەکی دڵسۆزی کوردی شارەکە بە ناوی (عەبدوڵاڵ مەال ئیبراھیم) لە جیاتی (قیام ،جلوس) قوتابیانی قوتابخانەی االتحادی فێر کردووە بە کوردی بڵێن (ھەستن ،دانیشن ،بەیانیتان باش ،ژیانت باش) و لەم رووە لە مامۆستا پێشەنگەکانی ئەو شارە دادەنرێت بە کردنە کوردی بابەتەکەی خۆی کە جوگرافی بووە لە جیاتی عەرەبی و تورکمانی ،ئەو مامۆستایە قوتابیانی ئەو قوتابخانەیەی لەسەر یەکەم وانەی ئەلف و بێی کوردایەتی راھێناوە و ھەست و سۆزی کوردایەتی لە دڵ و دەرونی قوتابیاندا چاندووە ئەمە لە پاشتردا بەرەو باشتر و زیاتر چووە لە شیکردنەوە و راڤەکردنی وانەکان بۆ قوتابیان بە کوردی (،)٧٨لە ساڵی ١٩٦٥دا لەتیف ھەڵمەت باس لە ژمارەیەک قوتابی ھاوڕێی ساڵی چوارهم
154
16
دەکات دواتر پێکەوە توانیوانە کاریگەریان لەسەر یەکتر و رەوتی رۆشنبیری ناوچەکە ھەبێت لەوانەیش ھەریەکە لە (ئەنوەر شاکەلی ،محەمەد حەمە ساڵح ،ئەمجەد شاکەلی، ئەحمەد شاکەلی ،عەلی عەبدوڵاڵ) و کەسێکی تر بە ناوی لەتیف حامد ،توانیان گروپی شیعری کفری دابمەزرێنن ،لە ١٤ی تەموزی ١٩٧١دا بەیاننامەی ئەم گروپە لە الیەن ھەریەکە لە (لەتیف ھەڵمەت ،ئەنوەر شاکەلی) ەوە باڵو کرایەوە (.)٧٩ لە شاری کفری بە ھۆی خوێندن و خوێنەواری و یەکتر ناسینی زۆرێک لە قوتابیانی شارەکە و دەروبەری لە ناوەندی شاری کفری کاری کردوەتە سەر ئەوەی کە چەندین باڵوکراوە لەو شارە دەربچێت لەوانە دەکرێت ئاماژە بە بەشێکیان بدەین ،لەتیف ھەڵمەت لە ساڵی ١٩٦٩ – ١٩٦٨دا باڵوکراوەیەکی بە ناوی (بەرزنجە) دەرکردووە کە بەسەر یەکەوە توانیویەتی ( )١٥ژمارەی لێ باڵوبکاتەوە ،سەرباری ئەمەیش رۆشنبیران و خوێندکارانی ئەو دەمەی شار توانیویانە لە ساڵی ١٩٦٨دا باڵوکراوەی (شەپۆلەکان) و لە ساڵی ١٩٦٩دا باڵوکراوەی (باوەشاسوار) لەو شارەدا باڵوکراوبکەنەوە ،لە ساڵی ١٩٦٩ھەریەک لە (فەرھاد شاکەلی ،محەمەد حەمە ساڵح تۆقیق) لە دواناوەندی شاری کفری دوو باڵوکراوەی سەر دیوار (نشرە جدرایە)یان باڵوکردوەتەوە ،ئەوەی فەرھاد شاکەلی ناوی (جیکۆر) بووە و ئەوەی تریان بە ناوی (الکواکب) ەوە بووە و دواتر لە رێگەی دواناوەندی کفریەوە داواکاریەک دراوەتە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی کەرکوک بۆ ئەوەی ئەم باڵوکراوانە ژمارەی تری بەدواوە بێت بەاڵم سەرباری پێخۆش حاڵی پەروەردەی کەرکوک داوادەکەن ئەم پرۆژەیە ھەروەزی بێت (.)٨٠ لە شاری کفری لە نێوان سااڵنی ١٩٨١ – ١٩٦٠ژمارەیەک قوتابخانە دامەزراون لە قوناغە جیاکانی پەروەردەدا کە کاریگەری باشیان لەسەر رەوتی خوێندن لە سنورەکە ھەبووە ،لێرەدا ئاماژە بە ناوی ئەو قوتابخانانە دەدەین کە لە ساڵی خوێندنی – ٢٠٠٠ ٢٠٠١ناوەکانیان بەم شێوەیە بووە (:)٨١ خشتەی ژمارە ()٦ قۆناغ گەڕەک ناوی قوتابخانە ساڵی دامەزراندن سەرەتای ١٩٦٠مامۆستایان ھەتاو سەرەتای نەورۆز ١٩٦١ خانزاد سەرەتای رزگاری ١٩٦٥ روناکی ناوەندی رزگاری ١٩٦٧ کوردستان باخچە رزگاری باخچەی ساوایان ١٩٧٠ دواناوەندی ئازادی دۆغان ١٩٧٢ ساڵی چوارهم
16
155
سەرەتای سەرەتای سەرەتای سەرەتای
راپەڕین ١٩٧٦ سیروان رزگاری ١٩٧٦ فیدراڵ باوەشاسوار ١٩٨٠ کفری ئازادی ١٩٨٠ نیشتیمان کۆی گشتی ١٠دە قوتابخانە لە پاش بەیانی ١١ی ئازاری ١٩٧٠لە رادیۆ و تەلەفزیرنی رەسمی ئەو دەمی عێراقەوە دەقی بەیانی ١١ی ئازار لە الیەن سەرۆک کۆماری عێراق ئەحمەد حەسەن بەکرەوە خوێنراوە و لە زۆر خاڵدا باس لە الیەنی پەروەردە و خوێندن بە تایبەت خوێندن بە زمانی دایک دەکات کە ئەمە بۆ ئەو دەمە زۆر کاریگەری بووە )٨٢( ،بەاڵم پاش نسکۆی ١٩٧٥ز حوکمەتی ئەو کاتی عێراق کەوتە دژایەتی کردنی کورد و ئەو خاڵە پێچەوانەوە بووەوە کە باسی لە خوێندن بە زمانی کوردی دەکرد لە ناوچەکانی کوردستان،سەرانی بەعس بۆ قایل کردنی خەڵک بۆ جێ بەجێ نەکردنی ئەو خاڵە کەوتنە خۆ ئەمەیش بووە مایەی نارەزای خەڵکی و قوتابیانی ئەو دەمەی کوردستان ،لە کۆتای ساڵی ١٩٧٦ز بەرپرسانی بەعس لە پارێزگای دیالە ((کفری ئەو دەم بە بڕیاریکی شۆفێنی لەسەر کەرکوک دابڕێنراو خرایە سەر دیالە)) ھاتنە شارەکە و لە قوتابخانەی (الخلود) کۆرێکیان بۆ باوکانی قوتابیان ساز کرد بۆ قایل کردنی خەڵکی بۆ جێ بەجێ نەکردنی خوێندن بە زمانی کوردی ئەمەیش سەرباری قایل بوونی ھەندێک خەڵکی خۆ فرۆش بووە مایەی نارەزای زۆرێک لە خەڵکی ،سەرئەنجام بڕیارەکە لە ساڵی ١٩٧٧جێ بەجێ کراو خوێندن بە زمانی کوردی ھەڵوەشایەوە و خوێندن بوو بە عەرەبی ،ئەمە بوو بە ھۆی نارەزای قوتابیانی ئەو دەمە و ھەموو کتێبەکانیان لەبەردەم ماڵی قائیمقامی شاردا سوتاند و ئەمەیش بوو بە ھۆی گرتنی ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیانی شارەکە، ھەریەکە لەم قوتابیانە لەو خۆپیشاندانە مێژوویەدا رۆڵیان ھەبوو لەوانیش (سەالح حەمە سێخرانی ،عاسی نەجم ،حەسەن قادر ،موستەفا ئیبراھیم ،ئەسکەندەر حەیدەر ،سەالح شکور ،سەالم رەسوڵ) (.)٨٣ مستەفا نەریمان لە کتێبی (شۆڕشی ئیبراھیم خانی دەلۆ) دا بەم شێوەیە ئاماژە بە قوتابخانەکانی ئەو رۆژگارەی کفری کۆتای حەفتاکان و سەرەتای ھەشتاکان دەدات، قوتابخانەکانی (ئامادەی مەکاسبی کوڕان ،ناوەندی ئوم قورا بۆ کچان ،ناوەندیەکی ئێواران ،باخچەی مندااڵنی ١٧ی تەموز) قوتابخانە سەرەتایەکانی کوڕان بریتین لە (مەکارم ،محاسن ،خلود ،شوھەدا ،غوفران) قوتابخانە سەرەتایەکانی کچانیش بریتین لە (شوھەدا ،مەھج ،رابیعە عەدەوی ،حەنان) (.)٨٤ ساڵی چوارهم
156
16
پەراوێز و سەرچاوەکان:
)١حسێن ئیسماعیل خان دەلۆ ،ناوچەی کفری لە نێوان سااڵنی ،١٩٤٥ – ١٩١٤چ ،١باڵوکراوەکانی کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەاڵیەتی کەرکوک( ،کەرکوک ،)٢٠١٠ :ل .١٩ – ١٦ )٢بەرێوەبەرێتی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان ،کارو پرۆژە خزمەتگوزاریەکانی ئیدارەی گەرمیان، ( ،)٢٠١١ – ٢٠١٠ل .١٢ )٣لە ئێستادا قەزای کفری لە چوار ناحیە پێک دێت (کۆکس ،سەرقەاڵ ،نەوجول و ئاوەسپی) ،و نزیکەی ١٣٧گوند لە رووی کارگێڕیەوە یەکێکە لە قەزاکانی سنوری ئیدارەی گەرمیانی سنوری ھەرێمی کوردستان ،بڕوانە :بەرێوەبەرێتی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان ،ە .س ،ل .١٩ – ١٢ )٤سالح الدین عبدالحمید عبداللە ،شاری کفری لە تەرازووی رەسەنایەتی و شارستانییەتدا ،چ ،١چاپخانەی رەھەند (سلێمانی ،)٢٠٠٩ :ل .١١ )٥کالودیوس جەیمس ریچ ،گەشتنامەی ریچ بۆ کوردستان ،١٨٢٠و ،محەمەد حەمە باقی ،ب ،١چ ،١بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان( ،سلێمانی ،)٢٠١٢ :ل .٥٦ – ٤٧ )٦سالح الدین عبدالحمید عبداللە ،س .پ ،ل .٣٧ )٧حسێن ئیسماعیل خان دەلۆ ،س .پ ،ل .١٦٣ )٨سالح الدین عبدالحمید عبداللە ،س .پ ،ل .٨١ http://www.mesopot.com/old/index.htm )٩ )١٠ساڵنامەی نەزارەتی مەعاریفی عمومییە (١٣١٧ک) ،و :دڵشاد ھیوا ،مێژوو (گۆڤار) ،ژمارە ( ،)١٧زستانی ،٢٠١١ ل .٢٤٣ )١١قید العام (تۆماری گشتی) ،رفم ،١/١مدرسە باوەشاسوار االبتدائیە ،سنە .١٩٢٥ – ١٩١٩ )١٢سالح الدین عبدالحمید عبداللە ،س.پ ،ل .٨٦ )١٣عباس کەریم ئەمین ،کفری ھەناسە گەرمەکەی گەرمیان ،سلێمانی (گۆڤار) ،ژمارە ( ،)١٣٥ئەیلولی ،٢٠١٢ل .٣٠ – ٢٨ )١٤سهیل خورشید،مێژووی ناوچەی کفری لەکۆنەوە تاساڵی ،١٩٥٨چ ،١چاپخانەی یاد(،سلێمانی،)٢٠١٣ :ل ١٠٥ -١٠٤ )١٥مستەفا نەریمان ،شۆڕشی ئیبراھیم خانی دەلۆ ،١٩٢٠چ ،٢چاپخانەی رۆژ( ،کەرکوک ،)٢٠٠٧ :ل .٤٦ )١٦مێگفی نریمان ،بیرەوەریەکانی ژیانم ،بیرەوەریەکانی ژیانم ،دەزگای رۆشنبیری و باڵوکردنەوەی کوردی( ،بەغدا، ،)١٩٩٤ل .١٣ )١٧حسێن ئیسماعیل خان دەلۆ ،س .پ ،ل .١٦٣ )١٨سهیل خورشید عزیز ،س .پ ،ل .١٠٤ )١٩حسێن ئیسماعیل خان دەلۆ ،س .پ ،ل .١٦٤ – ١٦٣ )٢٠ئیسماعیل ئەفەندی کوڕی مەحمود لە ھۆزی جافن و لە کفری مەالیەتی کردووە و ناوبانگی رۆیشتووە ،پاش خۆی (مەال راغب) بۆتە مەالی مزگەوت لەو شارە ،بڕوانە:مستەفا نەریمان ،شۆڕشی ئیبراھیم خانی دەلۆ،س .پ ،ل .٥٨ ،٤٧ )٢١سهیل خورشید عزیز ،س .پ ،ل .١٣٦ ،١٠٥ )٢٢مستەفا نەریمان ،شۆڕشی ئیبراھیم خانی دەلۆ ،١٩٢٠س .پ ،ل .٤٧ )٢٣سهیل خورشید عزیز ،س .پ ،ل .١٣٧ )٢٤ڤیتاڵ کیۆنێ ،سنجاقی شارەزوور (کەرکوک) و سلێمانی لە کۆتای سەدەی نۆزدەھەمدا ،و :نەجاتی عەبدوڵاڵ ،بەشی دووەم ،گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی (گۆڤار) ،ژمارە ( ،)٢٥ساڵی ،٢٠١٣ل .١٨٧ – ١٨٦ )٢٥حسێن ئیسماعیل خان دەلۆ ،س .پ ،ل .١٦٤ )٢٦سهیل خورشید عزیز ،س .پ ،ل .١٣٧ )٢٧حسێن ئیسماعیل خان دەلۆ ،س .پ ،ل .١٦٥ – ١٦٤ )٢٨مستفی نریمان ،بیرەوەریەکانی ژیانم ،س .پ ،ل .٤٣ ،٢٥ )٢٩ھاشم سەید ئەحمەد سەید محەمەد ،یاداشتەکانم لە (کفری) دا لە نێوان سااڵنی ( )١٩٦٠ – ١٩٤٠دا ،چ،١ چاپخانەی ئاسا( ،بێ شوێنی چاپ ،)٢٠٠١ :ل .٦٩ ،٢٧ )٣٠الوان ئەحمەد ،شاری کفری لە مێژوودا ،چ ،١چاپخانەی کەمال( ،سلێمانی ،)٢٠١٣ :ل .٥٩ )٣١غازی حەسەن ،خوێندەواری رێگەیەکی سەخت و دژوار لە کوردستاندا ،چ ،١دەزگای چاپ و باڵوکردنەوەی ئاراس، (ھەولێر ،)٢٠٠٨ :ل .٣٣٦ )٣٢چاوپێکەوتن لەگەڵ ئیسماعیل عەبدولقادر محەمەد (مامۆستای خانەنشین) ،کفری.٢٠١٤/١/١٩ ، )٣٣مدیریە النفوس العامە ،الدلیل العام لتسجیل النفوس العام لسنە ،١٩٥٧ێ .٤٧٧ )٣٤سهیل خورشید عزیز ،س .پ ،ل .١٣٧ )٣٥ھاشم سەید ئەحمەد سەید محەمەد ،س .پ ،ل .٣٩ ساڵی چوارهم
16
157
)٣٦سالح الدین عبدالحمید عبداللە ،س .پ ،ل .٨٣ )٣٧رەحیم حەمید عەبدولکەریم ،کورتەیەک دەربارەی مامۆستا مەال محەمەد سەعید موفتی کفری ،گیرفان (گۆڤار)، ژمارە ( ،)٢١ساڵی ،٢٠١٣ل .٨ – ٣ )٣٨ساڵح ھەالج ،مێژووی شیعر و شاعیرانی گەرمیان ،چ ،٢چاپخانەی گەنج( ،سلێمانی ،)٢٠١٣ :ل .٢١٤ ،١٩٣ )٣٩چاوپێکەوتن لەگەڵ مەال حەمە ئەمین کەالری ،کەالر.٢٠١٤/٢/١٠ ، )٤٠حسێن ئیسماعیل خان دەلۆ ،س .پ ،ل .١٧١ )٤١ڤیتاڵ کیۆنێ ،سنجاقی شارەزوور (کەرکوک) و سلێمانی لە کۆتای سەدەی نۆزدەھەمدا ،ب ،٢ل ١٨٧ -١٨٦ )٤٢ساڵنامەی نەزارەتی مەعاریفی عمومییە (١٣١٧ک) ،س .پ ،ل .٢٥١ – ٢٤٥ )٤٣محەمەد عەبدوڵاڵ کاکە سور ،گەشەکردنی خوێندنی فەرمی لە لیواکانی کوردستانی عێراق دا (،)١٩٥٣ – ١٩٢١ نامەی دکتۆرایە پێشکەشی کۆڵێژی ئادابی زانکۆی سەالحەدین – ھەولێر کراوە(،٢٠٠٣ ،باڵونەکراوە) ،ل .١٣ – ١١ )٤٤الوان ئەحمەد ،س .پ ،ل .٦١ )٤٥مستفی نریمان ،بیرەوەریەکانی ژیانم ،س .پ ،ل .١٣ )٤٦مستەفا نەریمان ،شۆڕشی ئیبراھیم خانی دەلۆ ،١٩٢٠س .پ ،ل .٤٧ )٤٧حسێن ئیسماعیل خان دەلۆ ،س .پ ،ل .١٧٤- ١٧٣ )٤٨حسێن ئیسماعیل خان دەلۆ ،ە .س ،ل .١٧٤ )٤٩قید العام (تۆماری گشتی) ،رفم ،١/١مدرسە باوەشاسوار االبتدائیە ،سنە .١٩٢٥ – ١٩١٩ )٥٠سهیل خورشید عزیز ،س .پ ،ل .١٣٨ ١١٠٥٢٧=http://www.kurdiu.org/hawal/?pageid )٥١ )٥٢الوان ئەحمەد ،س .پ ،ل .٦٣ – ٦٢ )٥٣خەلەف غەفور ،دەفری زێڕین ،ب ،١چ ،١چاپخانەی کارۆ( ،کەرکوک ،)٢٠١١ :ل .٢٢٢ )٥٤مستفی نریمان ،بیرەوەریەکانی ژیانم ،س .پ ،ل .٤٣ ،٢٦ )٥٥قید العام (تۆماری گشتی) ،رفم ،٢/١مدرسە باوەشاسوار االبتدائیە ،سنە .١٩٤١ – ١٩٣٤ )٥٦سالح الدین مجید علی کریم الزنکنە ،ێفحات من تاریخ الیھود فی العراق و کوردستان،گ ،٢مگبعە (رۆژ) الجمعیە الپقافیە ولالجتماعیە فی کرکوک( ،کرکوک ،)٢٠١ :ێ .١٦٩ – ١٦٢ )٥٧الوان ئەحمەد ،س .پ ،ل .٦٤ )٥٨ھاشم سەید ئەحمەد سەید محەمەد ،س .پ ،ل .٦٦ ،٢٩ )٥٩حسێن ئیسماعیل خان دەلۆ ،س .پ ،ل .١٧٦ )٦٠سالح الدین مجید علی کریم الزنکنە ،م .س ،ێ .١٧٠ )٦١چاوپێکەوتن لەگەڵ مامۆستا نازم ئیبراھیم (مامۆستای خانەنشین) ،کفری.٢٠١٤/٣/١ ، )٦٢الوان ئەحمەد ،س .پ ،ل .٦٥ )٦٣مستفی نریمان ،بیرەوەریەکانی ژیانم ،ل .٤٧ ،٤١ ،٣٧ )٦٤دار المعلمین ریفی :قوتابیانی دەرچووی پۆلی شەشەمی سەرەتای وەردەگرت ،پاش چوار ساڵ خوێند دەرچوانی دەبوونە مامۆستای گوندەکان ،دار المعلمین ابتدائی :قوتابیانی دەرچووی پۆلی سێیەمی ناوەندی وەردەگرت و پاش سێ ساڵ خوێندن دەرچوانی دەبوونە مامۆستای ناوشار ،بڕوانە:مێگفی نریمان ،بیرەوەریەکانی ژیانم ،ل .٦٠ )٦٥سهیل خورشید عزیز ،س .پ ،ل .١٣٨ )٦٦غازی حەسەن ،س .پ ،ل .٣٣٦ )٦٧محەمەد عەبدوڵاڵ کاکە سور ،س .پ ،ل .٢٤٤ ،٢٤٢ )٦٨چاوپێکەوتن لەگەڵ ئیسماعیل عەبدولقادر محەمەد ،کفری.٢٠١٤/١/١٩ ، )٦٩سەید ھاشم سەید ئەحمەد سەید محەمەد ،س .پ ،ل .٦٦ ،٢٩ )٧٠محەمەد ھادی دەفتەر و عەبدوڵاڵ حەسەن ،عێراقی باکور لیوای کەرکوک و دیالە ساڵی ،١٩٥٥و :موعتەسەم محەمەد ،چاپخانەی ژیار( ،سلێمانی ،)٢٠٠٢ :ل .٨٩ )٧١چاوپێکەوتن لەگەڵ مامۆستا نازم ئیبراھیم ،کفری.٢٠١٤/٣/١ ، )٧٢ھاشم سەید ئەحمەد سەید محەمەد ،س .پ ،ل .٦٧ ،٣٢ )٧٣چاوپێکەوتن لەگەڵ شێخ محەمەد شاکەلی (وەزیری خانەنشین) ،سەعداوا.٢٠١٤/٢/٨ ، )٧٤محەمەد شاکەلی ،سەرچاوەی پێشوو ،ل .٩١ – ٩٠ ،٦٣ )٧٥قید العام (تۆماری گشتی) ،رفم ،١٤/١مدرسە باوەشاسوار االبتدائیە ،سنە .١٩٦٢ – ١٩٥٩ )٧٦چاوپێکەوتن لەگەڵ مامۆستا عەلی حسێن ێاڵح (سەرپەرشتیاری خانەنشین) ،کفری.٢٠١٤/٣/١ ، )٧٧چاوپێکەوتن لەگەڵ لەتیف ھەڵمەت ،کەالر.٢٠١٤/١/٢ ، )٧٨لەتیف ھەڵمەت ،ئەو وشانەی دڕ بە تاریکی شەو دەدەن ،چ ،١چاپخانەی ئاراپخا( ،کەرکوک ،)٢٠٠٥ :ل .٧٨ – ٧٦ )٧٩لەتیف ھەڵمەت ،لە (کفری) یەوە بۆ کۆتایی یەکان ،مامۆستای کورد (گۆڤار) ،ژمارە ( ٣٠و ،)٣١ھاوین و پایزی ساڵی چوارهم
158
16
،١٩٩٦ل .٢٠ ،١٠ – ٨ )٨٠ئەحمەد باوەڕ ،مێژووی رۆژنامەوانیی کوردی لە رۆژھەاڵتی گەرمیان ،١٩٧٢ – ١٩٣٩گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی، ژمارە ( ،)٢٧ساڵی ،٢٠١٣ل .٣٢٤ – ٣١٨ )٨١بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام و نەخشە کێشان ،رێبەری خوێندنگەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ،٢٠٠١ – ٢٠٠٠وەزارەتی پەروەردە( ،سلێمانی ،)٢٠٠١ :ل ٣٠٠ - ٢٩٧ )٨٢غازی حەسەن ،س .پ ،ل .٧٤ )٨٣سالح الدین عبدالحمید عبداللە ،س .پ ،ل .٦٧ – ٦٥ )٨٤مستەفا نەریمان ،شۆڕشی ئیبراھیم خانی دەلۆ ،١٩٢٠ل .١٦٦ yahoo.com@Sabahali٨٣
ساڵی چوارهم
16
159
ساڵی چوارهم
160
16
مێژووی گەشەکردنی خوێندن و رۆشنبیری لە ناوچەی کفری د .حسێن ئیسماعیل خان دەلۆ
ساڵی چوارهم
16
161
ساڵی چوارهم
162
16
کفری یەکێکە لەشارە کۆنەکانی میزۆپۆتامیا و کوردستان مێژووی دروست بوونی دەگەڕێتەوە بۆ چەند ھەزارەیەک پێش زاین. یەکەمین جار شوێنی ئەم شارە لە ئاسکی کفری بووە کە بەتورکی واتا (کفری کۆن) کە نزیکەی (٧کم) دەکەوێتە خوارووی رۆژئاوای ئێستای شارەکەوە لەسەر گردۆڵکەیەکی دەستکردی گەورە دروستکراوە. شاری کفری نزیکەی ١٠٠کم دەکەوێتە باشووری رۆژھەاڵتی کەرکوکەوە لەسەر ھێڵی پانی ( )٣٤،٤١و درێژی ( )٤٤،٥٧و (٢٣٠م) لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزی شوێنەکەی دەکەوێتە دامێنی لوتکەی چیای باوەشاسوارەوە. شاری کفری پێش ئەوەی لەسەر ئەم ناوەی جێگیر بێ ،لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژوودا چەندین ناوی تری ھەبووە لەسەردەمی عیالمییەکاندا بە (کیپرات) ناوی ھاتووە لەسەردەمی ئاشوری و بابلییەکاندا ناوی کفری بە (کیرۆ) ھاتووە. لەسەردەمی دەسەاڵتدارێتی سۆمەرییەکاندا بە (کیماش) ناوی ھاتووە (نیپور)ی گەشتیاری دانیمارکی لە ساڵی ١٧٦٦ز کە ھاتووەتە کوردستان ناوی کفری بە (کرفە) بردووە لەسەردەمی رۆمانیەکاندا ناوی کفری بە (ڤیرجیا) ھاتووە بە درێژایی دەسەاڵتی عوسمانیەکانیش ناوی کفری بە (سالحیە) ھاتووە ھەر بەو ناوەشەوە ماوەتەوە تا ھاتنی بەریتانیەکان و دروستبوونی دەوڵەتی عێراقی لەساڵی ١٩٢١ئیتر ناوەکەی گۆڕاوەو بووە بە کفری زۆر راوبۆچوونی جیاواز ھەیە لەسەر ناوی کفری .لە زمانی عەرەبی دا وشەی (کفر) چەند واتایەک دەبەخشێت وەک داپۆشینی شتێک دژی ئیمان و باوەڕنەبوون بە خودا بەاڵم ئەوەی لە راستیەوە نزیکە ئەم دوو بۆچوونەیە: .١لەو ماددەی کە لە قیرەکەی ناساڵح دا ھەیە وەرگیراوە بە زمانی دانیشتوانی سۆبارتۆ (کپرۆ) پێی وتراوە و پاشان گۆڕاوە بووە بە کفر و دواتریش گۆڕاوە بووە بە کفری ساڵی چوارهم
16
163
.٢لە درەختۆکەی (کفر) ەوە وەرگیراوە کە واتا (تەروو) دەگەیەنێت کە بەزۆری لەناوچەی کفری دەوروبەری ھەبووە. تەوەری یەکەم :رەوشی خوێندن و فێرکردن ڕ -رەوشی خوێندنی حوجرە لەناوچەی کفریدا شاری کفری لە رۆژگارێکدا نزرگە و رووگەی زانایان و مەڵبەندی زانست و زانیاری بووە ،لەزۆربەی شارەکانی کوردستانەوە بەکۆمەڵ (مەال و فەقێ) بۆ خوێندنی ئاینی روویان تێکردووە ،چەندین کەسایەتی ئاینی و کۆمەاڵیەتی رۆڵیان لەبەرەو پێشچوونی رەوشی خوێندن لەم شارەدا بینیووە وەک :حاجی کاک ئەحمەدی شێخ (– ١٧٩٣ )١٨٨٨لەسەدەی نۆزدەدا لە کفرییەوە بۆ حەج چووە لەالیەن خەڵکی شارەوە زۆر رێزی لێگیرابوو ،چەند رۆژێک تێیدا مابووەوە ،فەرمانی داوە مزگەوت و مەدرەسەیەک بۆ دەرسی ئاینی لە کفریدا بکرێتەوە ،لەکاتی گەڕانەوەی لەحەج مزگەوت و مەدرەسەکە پێکەوە تەواو ببوو ،بەمە زۆر دڵخۆش ئەبێت و دەستخۆشی لە دانیشتوانی شار کردووە، ئێستاش ئەو مزگەوتە لە شوێنەکەی خویدا پارێزراوە و فراوان و گەورەتر کراوە ھەر بە (مەدرەسە) بەناوبانگە ،لەسەرەتادا مەال حەسەن قەرەداغی بووە مەالی مزگەوتەکە ،ھەر لەدروست بوونیەوە بەردەوام شوێنی خوێندن و فێرکردن بووە . شێخ ضیاءالدین (عومەری کوڕی شێخ عوسمانی نەقشبەندی )١٨٩٩-١٨٤٠لە ساڵی ١٨٨٨بۆ حەجی ماڵی خوا لە کفرییەوە تێپەڕ بووە ،فەرمان دەدات (خانەقایەک و مەدرەسە) دروست بکرێ ،مەجید پاشای بابان ئەرزێکی ئەبێت ئەیبەخشێت ،تاکو بە پیتاک و باربووی دانیشتوانی شار مزگەوت و خانوویەک بۆ مەال دروست بکرێت ،لەساڵی ١٨٨٩کاتێک لەحەج گەڕاوەتەوە کەموکوڕیی لەدروست کردنی خانەقاکەدا ھەبووە واڵخەکەی ژێر خۆی فرۆشتووە تاکو خەرجی خانەقا و مەدرەسەکەی دابین کردووە، خەڵکی شار یارمەتییان لە دروستکردنیدا داوە ،کەمزگەوتەکە تەواو بوو (نیزامەدین)ی کوڕی بۆ سەرپەرشتی کردنی دانا ،دواتر خۆی مەال ئەحمەدی خەڵکی ناوچەی خورماڵی نارد بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری مزگەوتەکە ،لەدوای ئەو حاجی مەال ئیبراھیم لەنەوەی مەال عوسمانی گەورە سەرپەرشتی کردووە ،ئێستا بە مزگەوتی خانەقا ناسراوە . لەساڵی ١٨٩٥بەفەرمانی سوڵتانی عوسمانی مزگەوتێکی گەورە لەشاری کفریدا دروستکرا، بەمزگەوتی گەورە بەناوبانگە مەال ئیسماعیل و مەال مستەفا و مەال سەعید سوەیلی ئیمام و وتاربێژی ئەو مزگەوتە بوون ،خوێندنی ئاینی لەو سێ مزگەوتەدا بەردەوام بوو. ساڵی چوارهم
164
16
جگە لەو سێ مزگەوتە مزگەوتی سەیدەکان کە لەالیەن بنەماڵەی سەیدەکانی کفرییەوە دروست کرا ،ھەروەھا مزگەوتی حاجی رەشید کە لەسااڵنی جەنگی یەکەمی جیهانیەوە دروست کرا ،ھەر یەک لەو مزگەوتانە ژمارەیەک موستەعید و فەقێی ھەبووە. لەساڵی ١٨٩٤قوتابخانەی ئاینی ساڵحیە (کفری) ژمارەیەک زانای تێدا بووە لەوانە ئەبو بەکری ساڵحیی ،لەساڵی ١٩١٩لەکفری ()٣حوجرە و بەھەموویان ()٦٠فەقێیان ھەبووە . ھەرچەندە ئەو جۆرە خوێندنە پێشینەیەکی مێژووی ھەبوو ،لەدوای سەدەی حەڤدەوە لەشاری کفری وانەی ئاینی تێدا ووتراوەتەوە ،قوتابخانە ئاینیەکانی کفری ژمارەیەکی زۆر مامۆستا و زانا لەوانە شێخ عەبدوڵاڵ قەرەداغی و شێخ عومەر زیادئەدین مەال سەعید موفتی و شێخ ئیسماعیل کوڕی شێخ حەسەن قەرەداغی و مەال سمایلی دەلۆ بەشداری وانە ووتنەوەیان لەکفریدا کردووە ،مەال باشەکانی ناوشار بەشێکیان لەناوچەی سلێمانییەوە ھاتبوون وەک (مەال ئەحمەد ،مەال ئیسماعیل ،مەال سەعید سوەیلی ،حاجی سەید ئەحمەد و ...ھتد) ،دکتۆر موکەڕەم تاڵەبانی باس لەخوێندنی ئاینی لەسەردەمی خویدا دەکات کە لەکوردستان رۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو بۆ پێگەیاندنی توێژێکی خوێندەوار و رۆشنبیر ،مەال محێددین خەڵکی سلێمانی لە کەالرەوە چووتە زەرداو وانەی ئاینی و زمانی فارسی فێرکردووە . مەال جەمیل رۆژبەیانی ()٢٠٠١ – ١٩١٣لەدوای ساڵی ١٩٣٤لەشاری کفری لە قوتابخانەی ئاینی لەالی موفتی سەعید ئەفندی سوەیلی لە کفری خوێندوویەتی ،مەالیەک وانەی ئاینی بە سەید ھاشم سەید ئەحمەد ووتووە ناوی مەال برایم بووە ،ئەوانەی کە خوێندنی ئاینیان تەواو بکردایە لە قوتابخانەی فەرمی (میر)ی لەپۆلی دوو وەردەگیران . بەگوێرەی گێڕانەوەی مامۆستا (سالح الدین مجید) کە چاوپێکەوتنم لەگەڵ ئەنجامداوە دەڵێت :لەساڵی ١٩٤١-١٩٤٠ز یەکێک لە مەدرەسە ئاینیەکان نزیکەی ( )٥٠-٤٠فێرخوازی ھەبووە ،مەال نەجمەدین وانەی ئاینی بە فەقێکان دەووت ،زۆر کەس لەوێ فێری قورئان خوێندن بوون ،بە پارە و کەمێ یارمەتی مەال وانەی دەگووتەوە ،لەپشووی ھاویندا زۆربەی قوتابیانی قوتابخانەی فەرمی دەچوونە حوجرە تاکو شارەزایان لە زمانی عەرەبیدا ھەبێت و فێری قورئان خوێندن ببن ،مەال سەید عەبدوڵاڵ ،مەال موفتی محەمەد سەعید سوەیلی ئەمانە پێشەنگ بوونە لە وانە ووتنەوەدا .
ساڵی چوارهم
16
165
لە سەردەمی عوسمانیدا لە قوتابخانە ئاینێکاندا(مدرەسە) خوێندن بۆ قوتابیان بە خۆڕایی بوو ،باوکی قوتابیەکان بڕێک کۆمەکیان پێشکەش بە مامۆستا(مەال)کان کردووە کە منداڵەکانیان فێری خوێندنی قورئان و نووسین و بیرکاری کردووە ،ئەو قوتابخانە ئاینییانە رۆڵی بەرچاویان لە رۆشنبیرکردنی خەڵکی ناوچەکەدا بینیوە . ب -قوتابخانە ئاینیەکانی دەرەوەی شار : قوتابخانەی بەرلووت لە الیەن زانای بەناوبانگ مەال مەحموودی بەرلوتی ()١٩٣٤-١٨٦٨ خوێندەواری و ڕۆشنبیری تێدا باڵوکردووەتەوە ،قوتابخانەی چیمەن لە ناوچەی کفری کە مەال حەیدەر لەسەدەی ھەژدەی زاینی بۆ وانە وتنەوەی ئاینی دروستی کردووە . قوتابخانەی قەرەباڵخ ژمارەیەک مامۆستا وانەیان تێدا دەگووتەوە لەوانە شێخ محەمەد نەجیب کوڕی شێخ وەھاب تاڵەبانی و سەید عەبدولحەکیم ھۆرێنی و چەندانی تر . وێڕای ئەوەی لەکفری ھەمیشە حوجرە ھەبووە ،تاکو سەرەتای سییەکان خوێندن لەگەرمیان زۆرتر لە حوجرەدا بووە ،لەزۆر جێگای ناوچەکانی سنووری قەزای کفری حوجرە و شوێنی خوێندنی ئاینی ھەبووە ،کەالری کۆن بەردەوام حوجرەی تێدا بووە، لەگوندی شاکەل حوجرەو مەال و فەقێ ھەبووە و شێخ ئەحمەد شاکەل وانەی ئاینی تێدا خوێندووە ،ڕۆڵیان لەبواری ڕۆشنبیریدا ھەبووە ،مەال قادری سۆفی باوکی مەال ئەحمەد بانیخێاڵنی لە بانیخێاڵن حوجرەی ھەبووە ،مەال محێدین کوڕی مەال سەعیدی زەلزەلە لەکەالر وانەی دەووتەوە و دوای ئەویش مەال مستەفا درێژەی بەو راژەیەدا ،مەال کاکە حەمە ڕۆڵی ھەبووە بۆ فێرکردن ،لەباوەنور مەال قادری سۆفی رۆڵی لە فێرکردن و وانە ووتنەوەدا ھەبووە . لە شاری دوزخورماتو مزگەوتی گەورەی شارەکە کە لە ساڵی ١٨٨٧بنیات نراوە بۆ ئەو سەردەمە ببووە سەرچاوەیەکی باش بۆ پێگەیاندنی چەندین خوێندەوار و زانای ئاینی ،کۆمەڵێک زاناو ئەدیب دەرسیان لە حوجرەدا گوتووە ،لەوانە عەبدولقادری کوڕی ئیسماعیلی کوڕی محەمەدی کوڕی فەقێ ئیبراھیم و مەال تەھا رۆڵی بەرچاویان ھەبووە لە فێرکردنی رۆڵەکانی ئەو شارە . لەراپۆرتی کارگێڕی دەڤەری کەرکوک ساڵی ١٩١٩باس لەوە دەکات لە دوزخورماتو حوجرەیەک ھەبووە لەبەر پیری و ناشارەزایی مەالکەی داخراوە ،ھەروەھا دوو حوجرەی بچووکی تر ھەبووە کە سەرجەم ( )٤٥فەقێی ھەبووە و بەردەوام بوون لە خوێندن، ساڵی چوارهم
166
16
ھەرچەندە لەو ساڵەدا خەڵکی بەھۆی مەینەتیەکانی ژیانەوە لە کۆلەمەرگیدا دەژیان بەاڵم دەستبەرداری خوێندن و زانست نەبوونە . نابێت رۆڵی کەسانی وەک مەال کاکە حەمەی سەیفوڵاڵ( )١٩٦١-١٨٨٩لە بواری پەروەردە و فێرکردندا فەرامۆش بکرێت ،لە ساڵی ١٩٢٦دەستی داوەتە خزمەتکردن و لەچەندین شوێن قوتابخانەی ئاینی ئاوەدان کردووەتەوە ،لەسنووری قەزای کفری رۆڵی باشی ھەبووە ،لەگوندەکانی (فەقێ مستەفا و زینانە و چەوری و دوڕاجی)وانەی بە فێرخوازان ووتوەتەوە ،مەال کاکە حەمە لەبابەت خوێندنگایەکەوە کە لە ناوی ھۆزی (داودە)دا لە ساڵی ( )١٩٤٠دا کردویەتیەوە بەم جۆرە ھەستی و بیرو باوەڕی خۆی دەربڕیوە-: لە ()١٩٤٠ / ٨ /١ەوە تا ( )١٩٤٤ / ١١ / ١چوار ساڵ و سێ مانگ لە (داودە) دەرسەکانی بە ( )٢٤قوتابی ووتووە ،کە کوڕی ئاغا و مسکێن بوون . لە ھەر ناوچەیەک لە پێنج ساڵ زیاتر نەدەمایەوە بەو پێنج ساڵە لە نێوان (- ٢٠ )٢٥قوتابی دەگەیاندە ئاستی پێنجی ئامادەیی ،پرۆگرامەکانی خوێندن ھەمەجۆر بوو وەک(سەرف و نەحو و زمانی کوردی و عەرەبی ئاین و خۆڕەوشت ،جوگرافی کوردستان و عێراق و جیهان و مێژووی کوردی و ئیسالم و جیهان و ژمارە و ئەندازە و کشتوکاڵ و وەرزش تەجوید و قانونی عقوبات و ئەرازی و تەسویە...ھتد) ،لەسەر شێوازێکی نوێ وانەی ئەووتەوە ،داری بەکار نەدەھێنا ،دڵی فراوان بوو ھەرگیز لە قوتابی توڕە نەدەبوو، کۆڵی نەئەدا و ماندوبوونی نەدەزانی ،بەڕای من لەگوندەکان بە ھەمان شێوەی شارەکان ئاوڕ لە خوێندن و فێرکردن دراوەتەوە . ج -باری خوێندن لە حوجرەدا: سەرەتا مناڵ ئەخرایە حوجرە و لەالی مەال دەرسی قورئان و کتێبە بچوکەکانی ئەخوێند ،لەھەر گەڕەکێک یا لەھەر گوندێک مزگەوتێک بوایە مەالی ئەو مزگەوتە یەکێ لە ژوور(حوجرە)کانی مزگەوتی تەرخان ئەکرد بۆ ئەوەی مندااڵنی گوند یان گەڕەک بچن لەوێ بخوێنن ،ئەو حوجرە و جۆرە شوێنە پێی ئەوترا حوجرە ((مەدرەسە)) . مەدرەسە ئاینیەکان رۆڵێکی گەورەیان ھەبوو لە بواری فێرکردندا ،گرنگیان بە فێربوون لەسەر پیتەکان و حینجەکردنی ھەردوو سورەتی (الفاتحە و الڕخالێ)و تحیات دەدا، ھەروەھا (جزء عم) لەو مەدرەسانەدا دەخوێنرا و قوتابیەکان فێری خوێندنی قورئان دەکران ،بەاڵم خۆشنووسی و داڕشتن ئارەزوومەندانە فەقێ یان قوتابی خۆی پێی ھەڵدەسا و پرۆڤەیان لە سەر دەکرد ،لەکاتی خوێندنەوەی کتێبدا فەقێ دەچوونە ساڵی چوارهم
16
167
ناوچەکانی دیکە ،ماوەی خوێندن لە قوتابخانە ئاینێکاندا لە نێوان ( )١٨ - ١٢ساڵ بوو، ئەوەی مۆڵەتی مەالیەتی وەربگرتایە پێان دەوت مەالی ( )١٢عیلم ،ژمارەی ئەو کتێبانە کە دەخوێندرا تاکو مۆڵەتیان وەردەگرت ()٦٢کتێب بوو . ھەرچەندە ئەو کتێبانەی لە حوجرەدا ئەخوێنران ھەموو بە عەرەبی بوون ،بەاڵم لێکدانەوە و گفتوگۆ لەسەرکردنیان ھەمیشە بە کوردی بووە ،بۆ نامە نووسینی نێوان خۆیشیان فەقێکان زمانی فارسی و کەم جاریش مەالکان عەرەبی یان بەکار ھێناوە . کاتێک فەقێ کە لە ئیجازە وەرگرتن نزیک ئەبووەوە ھەوڵی ئەدا خۆی بگەیەنێتە الی مەالیەکی بەناوبانگ ئیجازەکەی ال وەربگرێ بۆ ئەوەی لە ناو مەال و فەقێکاندا سەری بەرز بێ و بڵێن لە سەر دەستی فاڵن مەالدا خوێندنی تەواو کردووە . ئەو کەسەی لە مەدرەسە دەرچووایە و بەتەواوی لە قورئان و فارسی و کتێبە ووردەڵەکان بووەوە دەچووە فەقێتی ،ناوی فەقێ لەکاتێکدا بۆی پەیدا ئەبێ کە لەو شتانە ببێتەوە و بچێتە حوجرەی فەقێیان و دەست بکا بەعەرەبی خوێندن . لەھەر گوندێکی گەورەدا مەال و مزگەوت و لە بەشی زۆریاندا حوجرە و فەقێش ھەبوو، زۆربەی مەالی گوندە گەورەکان پایەیەکی باشی خوێندەواریان ھەبوو ،چونکە گوندە گەورەکان بە ھۆی زۆری دانیشتوانیانەوە مەالی باش ڕوویان تێدەکردن کە زۆرترین ژمارەی فەقێیان لەدەور کۆدەبووە ،لە شارەکانیشدا لە ھەر گەڕەکێکدا مزگەوتێک یا زیاتر و لە زۆربەی ئەو مزگەوتانەدا چەند فەقێەک ھەبوو ،بۆ کڕینی کتێب و جل و بەرگیش ،یاخود لە باوک و کەس و کاری خۆیان پارەیان وەردەگرت ،یاخود بەھاران دوو – دوو و سێ – سێ بەگوند و ناو خێڵەکاندا دەگەڕان و کوولەکەیەکیان بە دەستەوە ئەگرت و بەھەر ماڵ و ھەر رەشماڵێکدا ئەچوون ھاواریان ئەکرد(( :راتبەی فەقێ ڕەحمەتی خواتان لێ بێ)) لە زۆر شوێندا فەقێ پایزان (دەقنە) یان ئەکرد . دەوڵەمەندەکان یارمەتی فەقێیان داوە و کەسوکاریان کۆمەکیان پێدە کردن ،بەراتبەی فەقێ ئێواران خواردنی خۆیان پەیدا دەکرد ،حکومەت یارمەتی حوجرەی نەدەدا لەالیەن خەڵکەوە کۆمەک دەکرا . لەو سەردەمەدا ناوچەکانی کوردستان ھەریەکە جۆرە سەربەخۆییەکی ناوخۆییان ھەبوو، فەقێکان لە سایەی سەری گەورە و میرەکان و بەیارمەتی کۆمەاڵنی خەڵکی کوردستانەوە لە سەر ھێچ پەکیان نەدەکەوت و نان و بەرگ و کتێبیان لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستانا لە وەقف کراوی مزگەوتەکان و حوجرەکان دابین ئەکرا . ساڵی چوارهم
168
16
مەال و فەقێکان تەنھا کەسانێک بوون پیشەیان خوێندن و نووسین بوو ،ئەوان برەویان دەدا بە نووسین و خوێندن بەزمانی کوردی ،الی مامۆستای مزگەوت و حوجرەدا جگە لە کتێبەکانی (فقە و شەریعەت) کتێبی شیعرو ئەدەبی چاپکراویان دەنووسی دەربارەی بابەتەکانی ئەدەب و دیوانی حافڤ و سەعدی شیرازی کە بە فارسی بەرچاو دەکەوت، شیعری کوردی (مەولەوی و نالی و سالم و ئەحمەد موختار جاف و ...ھتد) بەخەتی جوان دەنووسران لە دەفتەری تابیەتیدا کۆدەکرانەوە و لەنێوان خەڵکانی خوێندەواردا دەستا و دەستیان دەکرد . خوێندن لە سەر زەوی بوو ،ئەو ژوورە کە ئەکرا بە ژووری قوتابخانە حەسیری قامیش و ھەندێ جار بەڕەشی لێ رائەخرا ،ھەر منداڵێک کە بۆ خوێندن ئەھات دۆشەکە بچکۆڵەیەکی لە ماڵەوە بۆ دروست ئەکرا دۆشەکە کە ھەر ئەوەندە بوو کە خۆی لە سەری دانیشێ ،مامۆستا سێ داری لە الی خۆیەوە دائەنا :یەکێ کورت ،یەکێ ناونجی ،یەکێ درێژ ،کورتە کە بۆ لێدانی ئەو قوتابیانە کە لە نزیکیەوە بوون ،ناونجیە کە بۆ ئەوانەی ناوەڕاست ،درێژەکەش بۆ ئەوانەی کە لە مامۆستاوە دوورن ،ھەر کە وورتەیەکیان بکردایە بە دارەکە تێوە ئەژەندن ،جگە لەم دارانەش شووڵی تری الھەبوو ھەر بۆ لێدانیان ،ئەم شوواڵنە ژانیان زۆرتر بوو . حوجرە و مزگەوت ،مەال و فەقێ ،مامۆستای مزگەوت و فەقێکان و ئەوانەی نزیک و لەدەوروبەری حوجرەدا بوون کاریگەری گەورەیان لە سەر پێکھاتن و پێشکەوتنی رۆشنبیری ھەبوو ،جگە لە مەالکان کە دەرسیان دەووتەوە و فەقێکان کە بۆ وەرگرتنی پلەی زانستی و پلەی مەالیەتی گوند بە گوند و شار بەشار دەگەڕان ،کەسانی دیکەش ھاتووچۆی حوجرەیان دەکرد و تێکەاڵو بە فەقێەکان و ژیانی ئەوان دەبوون و بابەتی بەکەڵک فێردەبوون و دەورێکیان دەگێڕا لە باڵوکردنەوەی رۆشنبیری سەردەمەکەدا . د -رەوشی قوتابخانە حکومیەکانی کفری: سەرەتاکانی خوێندنی فەرمی لەدەوڵەتی عوسمانیدا دەگەڕێتەوە بۆ نێوان سااڵنی ١٧٩٥ -١٧٩٣واتە بۆ سەردەمی سوڵتان مستەفای چوارەم ( )١٨٠٧ - ١٧٧٩بنەمای قوتابخانەی سەربازی لەدەوڵەتی عوسمانییدا دامەزراند . برەودان بەخوێندن لە ریفۆرمەکانی مەدحت پاشادا( )١٨٧٢ -١٨٦٩زیاتر خۆی نواند و کاریگەری باشی ھەبوو بۆ سەر رەوتی خوێندن و فێرکردن ،چونکە بەر لەھاتنی ئەو ھیچ ساڵی چوارهم
16
169
قوتابخانەیەکی مۆدێرن لەھەر سێ ویالیەتەکە (موسڵ و بەغدا و بەسرە)دا نەبوو ،جگە لەچەند قوتابخانەیەکی مسیونێرەکان لە ھەردوو شاری بەغدا و موسڵدا ھەبوو . لەسەردەمی دەوڵەتی عوسمانییدا تاوەکو ساڵی ١٨٨٨تەنھا حەوت قوتابخانە لە ویالیەتی موسڵدا ھەبووە ،ئەوانیش لە شارەکانی (موسڵ ،کەرکوک ،ھەولێر ،کفری، ئاکرێ ،ڕەواندوز و سلێمانی)بوون ،لەسەرجەم ئەو قوتابخانانەدا ژمارەی قوتابیەکان تاکو ئەو ساڵە ( )٣١٨قوتابی بووە . لە سااڵنی پاشتردا بایەخدانی دەوڵەوتی عوسمانی بەخوێندن زیاتر بووە ،بۆیە دەبینین لەساڵەکانی دواتر لەشارەکانی (کەرکوک و سلێمانی و قەزاکانی کویسنجق و رەواندز و رانیە و ھەولێر و کفری و ھەڵەبجە و قەاڵدزە و بازیان و شاررباژێر) ()٩قوتابخانەی روشدیە و ()١٦قوتابخانەی سەرتایی ھەبوو ،ساڵی ١٨٨٠لە سالحیە (کفری) قوتابخانەی روشدیە (ناوەندی) کرایەوە . ساڵنامەکانی دەوڵەتی عوسمانی سەبارەت بەرەوشی خوێندن لەویالیەتی موسڵ ھەندێک زانیاریان خستووەتە روو لە چوارچیوەی ئەو زانیاریانەدا باس لە بارودۆخی خوێندن لە شاری کفریدا دەکەن ،بەگوێرەی ساڵنامەی ویالیەتی موسڵ لە ساڵی ١٣١٠ک ١٨٩٢- دانیشتوانی شاری کفری ( )١١٩٠کەس بووە قوتابخانەی روشدیەی تێدا ھەبووە ،ھەروەھا ساڵنامەی ویالیەتی موسڵ لە ساڵی ( ١٣١٢ک )١٨٩٤ -تۆمارکراوە ،ئاماژە بەوە دەکات لەشاری کفری دوو قوتابخانە سەرەتای تێدا ھەبووە ،لەساڵنامەی ١٣٢٥ک ١٩٠٦ - ھاتووە قوتابخانەی روشدیە بەردەوامی ھەبووە . لەسنووری دەوڵەتی عوسمانیدا شێوازی خوێندن دابەشی سەر چوار قۆناغی خوێندن (سەرەتایی و روشدیە (ناوەندی) و ئامادەیی سوڵتانی و خوێندنی بااڵ) دەبوو . ئەوانەی لەم ژمارە کەمەی قوتابخانەکاندا فێر دەکران مندااڵنی ئەفەندی و فەرمانبەرانی حکومەت بوون ،خەڵکیش بەچاوێکی بێ نرخ و سەرچاوەی فەساد لە قوتابخانەکانیان دەڕوانی ،لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا ماوەی خوێندن لە قوتابخانەکانی دەوڵەتی عوسمانی(مکتب ێبیان)ماوەی چوار ساڵ بوو قوتابخانەی روشدیە(ناوەندی) سێ ساڵ و ئامادەیی چوار ساڵ بووە . لەسااڵنی کۆتایی دەسەاڵتی عوسمانیدا بایەخی زیاتر بەکردنەوەی قوتابخانە دراوە بۆیە لەشاری کفریدا دوو قوتابخانەی سەرەتایی (ێبیان مەکتەبی) و یەک قوتابخانەی ساڵی چوارهم
170
16
روشدیە(ناوەندی)ھەبووە ئەم قوتابخانانە لەماوەی سااڵنی جەنگی یەکەمی جیهانیەوە داخرا بوون. سەرباری ئەو تەنگەژە و قەیرانە کەلە بەرای جەنگی یەکەمی جیهانیدا بەرۆکی دەوڵەتی عوسمانی گرتبوو بەاڵم پرۆسەی خوێندن و فێرکردن لەسەرەتاکانی جەنگدا پەکی نەکەوت ،لەساڵی ١٩١٤ژمارەی قوتابخانەکانی ویالیەتی موسڵ گەیشتە ()٣٠قوتابخانەی کوڕان کە()٢٤قوتابخانەی سەرەتایی و ()٤قوتابخانەی روشدیە و()٢قوتابخانەی ئامادەیی پیشەیی بوو ،لەو سەردەمەدا یەک قوتابخانەی سەرەتایی لەکفری ھەبوو ژمارەی قوتابیەکانی دەگەیشتنە ( )١٥٠قوتابی و قوتابخانەیەکی روشدیە ھەبوو کە ()١٩قوتابی ھەبووە ،دەرچووانی روشدیە لە بەغدا و ئەستەنبوڵ خوێندنیان تەواو دەکرد . کاریگەری جەنگی یەکەمی جیهانی لەسەر کەم بوونەوەی ژمارەی قوتابیان ھەبووە، بۆیە لە راپۆرتی کارگێڕی دەڤەری کەرکوک لەساڵی ١٩١٩باس لەوە دەکات( :لەکفری یەک مەکتەبی سەرەتایی و مەکتەبێکی روشدیەی موڵکی و دوو حوجرەی خوێندی مندااڵن ھەبووە ،کە قوتابخانە سەرەتایەکە ( ٣٠ـ )٤٠قوتابی ھەبووە) . دوای جەنگی یەکەمی جیهانی لەالیەن بریتانیەکانەوە ئاوڕ لە رەوشی خوێندن فێر کردن درایەوە ،وەک لەم خشتەی الی خوارەوەدا ھاتووە لەماوەی لە ساڵی ١٩١٩ بەئامارێ دەست نیشانی ژمارە و دەوامی قوتابخانەکان دەکات ،مانگەکان ( ١تا )١٢ ھەژمارکراون-: قوتابی و مامۆستاکا ن مانگەکان کفری قوتابخانە ی جووەکان لە کفری ٢٠ کانوونی دووەم قوتابی ٥٠ ٣ مامۆستا ٢ ٢٤ شوبات قوتابی ٥٠ ٣ مامۆستا ٢ ٢٥ ئادار قوتابی ٤٨ ٣ مامۆستا ٢ ٠٠ حوزەیرا قوتابی ٠٠
قوتابخانەی دوز قوتابخانەی حکوومی لە ٠٠ ٠٠ ٠٠ ٠٠ ٠٠ ٠٠ ٣٢ ساڵی چوارهم
16
171
مامۆستا ٠ ٠ تەمووز قوتابی ٠٠ مامۆستا ٠٠ ئاب قوتابی ١٩ مامۆستا ٢ ئەیلول قوتابی ١٩ مامۆستا ٢ تشرینی یەکەم قوتابی ٣٢ ٢ مامۆستا تشرینی دووەم قوتابی ٣٦ مامۆستا ٢ کانوونی یەکەم قوتابی ٣٧ مامۆستا ٢ ٤٢ تێکڕا قوتابی ٣٦ ٢ مامۆستا
٠ ٠ ٠٠ ٠٠ ٥٠ ٣ ٥٠ ٣ ٥١ ٣ ٧٤ ٤ ٦٧ ٤ ٣٢ ٣
١ ٣٠ ١ ٣١ ١ ٢٨ ١ ٣١ ١ ٠٠ ٠٠ ٠٠ ٠٠ ١
وەک لە خشتەکەدا دەردەکەوێ ژمارە مامۆستاکان لەھەموو قوتابخانەکاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمە ،قوتابیانی شاری کفری ھەرچەندە لەچاو ژمارەی دانیشتوانی شارەکە کەمە ،بەاڵم تاکو رادەیەک روو لە زیاد بوونە ،بەاڵم ژمارە قوتابیانی قوتابخانەی دوز ھەڵشان و داکشانی تێدایە ،قوتابخانەی جووەکان تەنھا لە پشووی ھاویندا خوێندنی تێدا بەردەوام بووە . سەرچاوەیەک باس لەئاستی بایەخدانی دەسەاڵت بەباری گوزەرانی ناو قوتابخانەکە دەکات و دەڵێت( :قوتابخانەکەی کفری بارودۆخێکی خراپی ھەبوو بەدەست دەسەاڵتەوە و چەند مامۆستا و بەڕێوەبەرەکەی و کەمی مێز و کورسی و کەرەستە و ئامێرەکانی قوتابخانەکە) ،بەھاتنی بەڕێوەبەری نوێ بۆ قوتابخانەی سەرەتایی پەرەپێدانی بەرچاو لە رێکوپێکی و زیاد بوونی ژمارەی قوتابیان روویداوە پاشان لەگەڵ قوتابخانەی جووەکان تێکەاڵو بووە ،قوتابخانەی تێکەڵ چووەتە بینایەکی گەورە . وەزارەتی مەعاریف لە عێراقدا لە ١٠ئەیلولی ١٩٢١زدامەزرا ،ئەمەش گرنگی دانی دەسەاڵت بوو بەخوێندن ،بۆیە کردنەوەی قوتابخانەیەکی سەرەتایی لەساڵی خوێندنی ١٩٢٢ -١٩٢١ ساڵی چوارهم
172
16
لەالیەن (محەمەد خاڵسی کوڕی شێخ ڕەزای تاڵەبانی)لەدوای ھەرەسھێنانی دەسەاڵتی عوسمانی و کۆتایی ھاتنی حوکمی راستەوخۆی ئینگلیزەکان یەکەم قائیمقامی قەزای کفری بووە ،خۆیشی شاعیر بووە و فەرمانی داوە قوتابخانەی کفری بکرێتەوە و پارچە ھۆنراوەیەکی بەزمانی تورکی بۆ داناوە ،و دەڵێت: بر باشدە دەماغ ئوڵمەدیسە باش بێلە یوکدر بر دیلدە معارف ئولمەدیسە بەنجە کوتکدر (کفری) گبی بر یەردە بو مەکتەب نە بویوگدر واتە (لەکەللە سەرێکدا مێشک نەبێت ئەو کەللە سەرە بارێکە بەسەر شانەوە ،زمانێک زانستی تێدا نەبێت وەک کۆترە دارێکە ،لەشوێنێکی وەک کفری ئەم قوتابخانە چەند مەزنە؟) تاکو سااڵنی سییەکانی سەدەی بیست ئەو پارچە ھۆنراوەیە بەسەر دەرگای قوتابخانەکەوە مابوو ،ئەو قوتابخانەیە لەشاری کفری بەقوتابخانەی ئینگلیز دەناسرا. موکەڕەم تاڵەبانی لەسەرەتایی سییەکانی سەدەی بیستدا لەو قوتابخانەیەدا خوێندویەتی بەڕێوەبەری قوتابخانەکە مامۆستا رشید عاکیف ھورمزی بووە ،وانەی ئاینی لەالیەن پیاوە ئاینیەکانەوە ووتراوەتەوە( ،مەال حوسێن) وانەی ئاینی لە قوتابخانەی کفری ووتووەتەوە . مستەفانەریمان لە ساڵی ١٩٣١ز چووتە ئەو قوتابخانەیە تاکو ساڵی ١٩٣٧ھەمان بەڕێوەبەری ھەبووە ،بەاڵم لەم ساڵەدا مامۆستا سەعید بەسیم خەڵکی کەرکوک بوو گوێزرایەوە بۆ قوتابخانەی کفری و کرایە بەڕێوەبەر ،مامۆستاکانی بریتی بوون لە (خلوێی بەگ و نامق ئەفەندی کەرکوکی و حەکیم مستەفا رێژی و خالد مستەفا رێژی و جەالل کەرکوکی و بەھجەت فەتاح وەنداوی و مەجید نەجم . پەرتووکەکانی پرۆگرامی خوێندن بەزمانی عەرەبی و بریتی بوو لە بیرکاری و عەرەبی و کۆمەاڵیەتی ...ھتد ،زۆربەی قوتابیەکان کورد بوون بەاڵم لەالیەن مامۆستاکان بەزمانی تورکمانی و کوردی وانەیان شرۆڤە کردووە ،قوتابخانەی ناوەندی لەکفری تاکو کۆتایی جەنگی دووەمی جیهانی نەبووە. کاتێک کە دەوڵەتی عێراق دامەزرا دەستی کرد بەدروست کردنی قوتابخانەی نوێ، ھەندێک لەپیاوە ئاینیە کان فەتوای ئەوەیاندا کە ئەم قوتابخانە کارێکی دژ بەئاینن و فێر بوون تێیاندا حەرامە ،ئەمەش کاریگەرێکی گەورەی ھەبوو لەسەر دانیشتوان بۆیە ساڵی چوارهم
16
173
ژمارەیەکی زۆر کەم لەخێزانەکان منداڵەکانیان ناردە بەرخوێندن . مستەفا نەریمان لە بیرەوەریەکانیدا باس لەزاڵ بوونی زمانی تورکی رەوشی پەروەردەکردنی ناو قوتابخانە دەکات و دەڵێت»:سەرجەم مامۆستاکان تورکمان بوون ھەندێکیشیان تورکچێتیان کردووە کتێبی تورکییان بەسەرماندا دابەش دەکرد ئەو کتێبانە لەتورکیا و لەسەردەمی مستەفا کەمال ئەخوێندرا بە ھۆی باڵوبوونەوەی پیتی التینی لە ساڵی ١٩٢٨ھەندێک لەو مامۆستایانە ڕقیان لە قوتابیە کوردەکان دەبوەوە» . مامۆستا نازم ابراھیم عباس لە دایک بووی ١٩٣٠لەساڵی ١٩٣٦چووەتە بەرخوێندن، لەو ساڵەدا ( )٤٠قوتابی لە پۆلی یەکەدا ھەبووە ،لەگەڵ بەڕێوەبەرەکەدا ()٧مامۆستایان ھەبووە ،لە پۆلی چوارەمەوە تەنھا دوو کچ لە پۆلەکەیان دەیانخوێند ھەردووکیان ناویان (سوعاد) بووە ئەوانیش کچی دوو مامۆستا بوونە بەناوی (بەھجەت فەتاح وەنداوی کە بەڕێوەبەربوو لەگەڵ مامۆستا عزیز مەال راغب)چونکە ئەو قوتابخانەیە لەقوتابخانەی کچان بایەخی زیاتر بەخوێندن دەدا ،وانە ووتنەوە بە کوردی و عەرەبی و تورکمانی بوو ،دووەمین قوتابخانە سەرەتایی لەکفری لە ساڵی ١٩٣٨کرایەوە لەخانووی مستەفا رێژی بوو . لەساڵی ١٩٣٤-١٩٣٣یەکەم قوتابخانەی کچان لە کفری کرایەوە ،مامۆستایەکی ئافرەت بەناوی (ئەماستیک) لە کەرکوکەوە بۆ ئەو قوتابخانەیە گوێزرا بووەوە ،لەنێوان (١٠ – )١٥قوتابی کچ تێیدا دەیانخوێند ،بەاڵم بەھۆی رەفتاری ناشرینی گەنجێکی شاری کفرییەوە ئەو مامۆستایە گەڕایەوە کەرکوک دەستی لە وانە ووتنەوە ھەڵگرت و ئەو ساڵە قوتابخانەکە دەوامی تێیدا نەکرا ،لە سااڵنی پاشتر مامۆستا پاکیزە کرایە بەڕێوەبەری قوتابخانەکە ،قوتابخانەی کچان لەخانووی حەکیم عوسمان ئەفەندی بووە . لە ساڵی ١٩٤٠حەکیم مستەفا رێژی بەرێوەبەری قوتابخانەی سەرەتایی کفری بووە پاشتر مەجید نەجم بووتە بەڕێوەبەر دوای ئەویش حەسەن عەباس رەزا بووە ،یەکێک لەو مامۆستایانەی کە ھەڵوێستی کوردانەی ھەبووە مامۆستا خورشید داودی بووە یەکەم جار قوتابیەکانی بە ھۆنراوەی کوردی فێر کردووە بە (ئەی تۆپەکە فتبۆڵەکە من دێم لە دەستم رامەکە تۆتۆپی یاری کردنی کولەکەی روحی منی ...ھتد) ،لە ھۆنراوەی (فائق بێکەس) بوو ،لەالیەن میریەوە لێپرسینەوە لەگەڵ مامۆستای ناوبراودا کرا بەھۆی ئەوەی ھۆنراوەی کوردی فێری قوتابیان کردووە . ساڵی چوارهم
174
16
قوتابخانەی دووەم لەماڵی مستەفا رێژی کرایەوە لە خانووی خەڵک دابوو دواتر چووە خانووی جەمیل ئەکرەم ،بەڕێوەیەری قوتابخانەی حەسەن عەباس ڕەزا بوو ،مامۆستاکان (حەکیم قەدەو ،خالد محەمەد سەعید موفتی ،عەبدولقادر محەمەد عەلی زەنگەنە، مەال خەلیل عەلی مەال راغب بوو) پرۆگرامی خوێندن بەعەرەبی بوو شیکردنەوەی وانە بەتورکمانی بوو ،باری پەروەردەی الواز بوو ،لێدان و فەالقە لە قوتابخانەدا لەالیەن مامۆستاوە بەرامبەر بەقوتابی بەکار دەھات ،یەکەم قوتابخانە ناوی (مکتب کفری اولی) بوو ،دواتر(مکتب کفری پانی) کرایەوە ،مەجید نەجم بەڕێوەبەری قوتابخانەی یەکەم (ڕولی) ،لەو قوتابخانەدا فەرمان چەلەبی و محەمەد قادر و دانیال ئیبراھیم عوزرا مامۆستا بوون ،قۆناغی خوێندنی سەرەتایی شەش ساڵ بوو. خورشید محەمەد عەلی داودی بەڕێوەبەر بوو لە ساڵی ١٩٤١ز مەجید نەجم لەپاش ئەو بووە بەڕێوەبەر ،مامۆستاکان (خالد موفتی ،عومەر جومعە ،محەمەد رشید محەمەد، دانیال ئیبراھیم وانەی ئینگلیزی دەوتەوە ،قادر سبیلچی وانەی وەرزشی دەدا) ،قوتابخانەی کچان بەردەوامی ھەبووە. بەڕێوەبەرەکانی یەکەم قوتابخانەی کفری بریتی بوون لە[ ھارون رەشید (١٩٢١ -١٩١٩ز)، ئەحمەد حەمدی ( ،)١٩٢٣-١٩٢١جەمیل مەدفەعی ساڵح ( ،)١٩٢٤-١٩٢٣رەشید زەکی کابان ( ،)١٩٢٥ -١٩٢٤محەمەد فائق ( ،)١٩٢٦-١٩٢٥سەعید بەسیم (،)١٩٢٧-١٩٢٦ محەمەد حماسی ( ،)١٩٣٢ – ١٩٢٧ئیسماعیل حەقی ( ،)١٩٣٣ – ١٩٣٢رەشید عاکف ھورمزی( ،)١٩٣٦-١٩٢٦سەعید بەسیم ( ،)١٩٣٩- ١٩٣٧عەبدولحەکیم مستەفا رێژی ( ،)١٩٤٠-١٩٣٩مەجید نەجم (١٩٤١-١٩٤٠ز) ،خورشید محەمەد عەلی داودی(– ١٩٤١ ،)١٩٤٤مەجید نەجم ( ،])١٩٤٥قوتابخانەی دووەمی کفری بەڕێوەبەرەکانی بریتی بوون لە [ئەحمەد حەمدی سیرەت ،خورشید ئەحمەد ،حەسەن عەباس رەزا ،بەھجەت فەتاح وەنداوی]. ە -قوتابخانە فەرمیەکانی دەرەوەی شاری کفری: لە ساڵی ١٨٩٠شاری دوزخورماتو دانیشتوانەکەی ١٧٤٩کەس بووە ،یەک قوتابخانەی سەرەتایی تێدا ھەبووە ،لەساڵی ١٩١٩لەدوزخورماتوو یەک قوتابخانە ھەبووە ،لەژێر چاودێری یاریدەدەری حاکمی سیاسیدا قوتابخانەکەیان بەچاکی بەڕێوە چووە ،ھەرچەندە بەبێ گۆڕان لەسیستەمی خوێندن لە قوتابخانەکەدا ھەر خوێندن بەردەوام بوو بەاڵم ساڵی چوارهم
16
175
ژمارەی قوتابیەکانی ھەمیشە بەرەو کەم بوونەوە دەچوو . قوتابخانەی دوزی سەرەتایی یەکەم لە ساڵی ١٩٢٠دامەزراوە ،یەکەم قوتابخانەی فەرمییە بۆ کوڕان ،بەڕێوەبەرەکەی مامۆستا (خورشید محەمەد علی داودی)بووە ،لەساڵی ١٩٣١ـ ١٩٣٢قوتابخانەی دوزی سەرەتایی یەکەم بۆ کچان دامەزرا ،بەڕێوەبەرەکەی مامۆستایەکی مەسیحی ناوی (ئامینە فتحوڵاڵ) و خەڵکی شاری موسڵ بووە ،قوتابخانەی دوزی سەرەتایی دووەم بۆ کوڕان لە شاری خورماتو لەساڵی (١٩٣٨ـ)١٩٣٩دامەزراوە یەکەم بەڕێوەبەری مامۆستا (محەمەد مەھدی)بوو . لەساڵی ١٩٣١ز یەکەم قوتابخانەی سەرەتایی لەکەالر بەھەوڵی حەمە بەگی جاف ئەو سەردەمە ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوو کرایەوە ،لەسەرەتا قوتابخانەکە ناوی قوتابخانەی سەرەتایی کەالر بوو سااڵنی دواتر ناوەکەی بۆ شێروانە گۆڕا . لەسەرەتای سااڵنی خوێندن مامۆستایان لە کفری و کەرکوکەوە دەھاتن لەم دوایدا مامۆستا لە شارەکانی خانەقین و سلێمانیەوە دەھاتن لەگەڵ ھەندێک مامۆستای عەرەبدا، مامۆستا (تۆفیق عەلی عبدولڕەحمان) یەکەمین بەڕێوەبەری قوتابخانەی کەالر بووە و لە()١٩٣١-١٠-١ەوە دەست بەکار بووە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەوقوتابخانەیەدا ماوەتەوە لەیەکەم ساڵی خوێندن لەو قوتابخانەیەدا( )٣٣قوتابی وەرگیراوە ،بەاڵم سەرچاوەیەکی دیکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ساڵی یەکەمی خوێندن لەو قوتابخانەیەدا ( )٢٨قوتابی ناوی خۆیان تۆمار کردووە کە یەکێک لەو قوتابیانە کچ بووە و ناوی (ئەختەر محەمەد بەگی جاف)ە ،و ژمارەی کچەکان بۆ ساڵی دووەم ( )٣قوتابی کچ بووە ،دووەم بەڕێوەبەر حەسەن عەباس رەزا ( )١٩٤١ – ١٩٤٠بووە . لەساڵی ١٩٤٤قوتابخانەی کەالر بەبەڕێوەبەرەوە سێ مامۆستای ھەبووە (زەینەڵ حوسێن بەیاتی(بەڕێوەبەر) ،مستەفا نەریمان ،عەزیز مەجید بەیاتی ،شەش پۆلی سەرەتایی تێدا ھەبووە ،ھەر شەش پۆلەکە لەنێوان ()٦٠ – ٥٠قوتابی ھەبووە ،کەمی ژمارەی قوتابیان دەگڕێتەوە بۆ ئەوەی مامۆستاکان کەم دەوامیان دەکردووە . قوتابخانەی سەرەتایی سەرقەاڵ لەساڵی ١٩٣٨کرایەوە ،یەکەم بەڕێوەبەر مامۆستا بەھجەت فەتاح وەنداوی بووە ،نزیکەی ( )١٠قوتابی ھەبوو شرۆڤە کردنی وانە بە کوردی بوو .
ساڵی چوارهم
176
16
لەساڵی ١٩٣٦-١٩٣٥یکەم قوتابخانەی کچان لەقەرەتەپە کرایەوە ،قوتابخانەی کوڕان ھەبووە و لەوێ زیاتر وانە بەزمانی تورکمانی دەوترایەوە. سەبارەت بە زمانی خوێندن لەپاش ئەو ھەموو راپەڕین و سکااڵ و داخوازیانەی لە ساڵی ١٩٣١ز کە یاسای زمانە خۆجێیەکان بەژمارە()٧٤دەرچوو ،لەو یاسایەدا زمانی کوردی دانی پێدانرا ھەروەک زمانێکی فەرمی لە ناوچەی کوردەکاندا بۆ بەکارھێنان ،بەو جۆرە بە پێی ئەو بەڵێنە لە مادەی ()٩ی راگەیندراوەکە ئاماژە بەوەدەکات عێراق بەڵێنی داوە کە زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی لەقەزاکانی لیواکانی موسڵ و کەرکوک و سلێمانی و ھەولێردا لەگەڵ زمانی عەرەبیدا بەکار بھێنرێ ،لەکاتێکدا نەتەوەی کورد زۆرینەن، بەاڵم لە قەزاکانی کفری و کەرکوک کە سەر بەلیوای کەرکوکن زمانی کوردی یان تورکی ھاوشانی زمانی عەرەبی فەرمیین ،کاریگەری بنەماڵە تورکمانە ئەرستۆکراتییەکانی شاری کەرکوک لەسەر دەرچوونی ئەو یاسایە ھەبوو . لەکاتێکدا تەنھا زمانی تورکی لە قەزاکانی کەرکوک و کفری بەکاردەھێنرا ،ھەرچەندە بەپێی بڕگەی ()٥ی یاسای زمانی خۆجێی دەبوو ھەردوو زمانی کوردی و تورکی زمانی فەرمی ئەو دوو قەزایە بوونایە بەاڵم پشتگوێ خران ،بەاڵم دەرکەوت کە حکومەتی بەریتانیا و حکومەتی عێراق لە ژمارەی تورکماندا زیادەڕەویان کردبوو و لە ژمارەی ڕاستەقینەیان پتریان ژماردبوو ،لەبەرئەوە زۆرجار یاسای بەکارھێنانی زمانی خۆجێی پشت گوێ خراوە و ئەم یاسایە تەنھا لە ناوچەی سلێمانی بەکاردەھێنرا ،کاریگەری دەسەاڵت بەسەر زمان و رۆشنبیری شاری کفرییەوە ھەبووە. و -خوێندن لە قوتابخانەی جووەکانی کفری: لەھەموو کوردستاندا جووەکان قوتابخانەی تایبەتیان ھەبووە ،مامۆستاکانی قوتابخانەکانیان مووچەی مانگانەکانیان لەباوکی قوتابیەکان وەرگرتووە ،مانگانە لە نێوان ( )١٠ -٣قروشدا بووە ،ھەندێک جار باوکی قوتابی مەرجی لەگەلڕ مامۆستادا دادەنا بۆ ماوەی ساڵێک بە گوێرەی ئاستی فێر بوونی قوتابیەکە ،بۆ نمونە بەرامبەر فێر بوونی (ئەلیف باء) ھەتاکو خوێندنەوەی عیبری لە تەوراتدا ( )٥٠قران (کە نزیکەی ( )٥جنینی ئیسترلیتنی دەکات)بوو . لەقوتابخانەی جووەکاندا گرنگی بەخوێندنی ئاینەکەیان دراوە ،نیوەی رۆژەکانی ھەفتە بۆ ئەو مەبەستە دابین کراوە ،ئەوانیش وەک خوێندنی تەورات و (تەلمود) و کۆمەڵێک ساڵی چوارهم
16
177
ھەڵبەستی ھەڵبژێردراو لە دیوانی شیعریەکان بەزمانی عیبری ،بەدەر لە وانەش لەوەرزی پشوودا دەستەی قوتابخانەی جووەکان لەعێراقدا قوتابی گروپەکانی خۆیان بۆ گەشت و خوێندن و خولی فێربوونی زمانی فەرەنسی ھەڵدەبژارد . ئەو جێگایەی کە قوتابیان لە قوتابخانەکانی جووەکاندا دەیانخوێند پێیان دەگوت (مەدراش) وێڕای خوێندنی ئاینی خۆیان و زمانی عیبری ھەندێک زمانی بیانیان دەخوێند . لەشاری کفری قوتابخانەیەکی بچووکی جووەکان تێیدا ھەبووە ،ژمارەیەک قوتابخانەی میری لە عێراقدا مندااڵنی جوو وانەیان تێدا دەخوێند و وانەی ئاینی لەالیەن مامۆستایانی خۆیان کە سەربە ئاینەکەی خۆیان بوو پێیان دەووترایەوە ،یەھودیەکانی کفری قوتابخانەی تایبەتی خۆیان وازلێھێنا و پەیوەندییان بەقوتابخانەی میریەوە کرد . ئەو قوتابیانەی کەجوو بوون لە قوتابخانەکاندا پیاوانی ئاینی لە کاروباری ئاینی و روحانیەکانیانی یەھودی وانەی پێیان دەگووت . قوتابیە جووەکان وەکو قوتابیەکانی تر وانەیان دەخوێند بەاڵم لەوانەی ئایندا لەتەورات و زمانی عیبری وانەیان دەخوێند . تەوەری دووەم :رەوشی رۆشنبیری ناوچەی کفری ڕ -ناوی بەشێک لە ئەدیب و شاعیرانی ناوچەی کفری: لەناو شاری کفری و دەوروبەریدا ژمارەیەک شاعیر و ئەدیب ھەبوون کاریگەریان لەسەر رەوتی رۆشنبیری و بەرزکردنەوەی ئاستی ھوشیاری خەڵکی ناوچەکە ھەبووە ،ئەم ناوانانەی الی خوارەوە بەشێکی دیاری ئەو شاعیرانەن: -١خەلیل منەوەر (خەلیل کوڕی خدر کوڕی خەلیل)ە ،لەساڵی ١٨٦٣لەگەڕەکی موسەاڵی شاری کەرکوک لەدایک بووە لەتافی الوێتیدا دەگەڕیتەوە ناو ھۆزی کاکەیی و لە گوندەکانی (عەرەب کۆی و تۆبزاوە) دانیشتووە ،ماوەیەک لە شاری کفری ژیاوە و سەرقاڵی چەخماخ سازی و فیشەک ھەڵبەستن و وانە ووتنەوە بەمندااڵن بووە ،نزیکەی چارەکە سەدەیەک لە کفری ژیاوە شیعرەکانی شقڵی جەماوەری پێوە دیارە ،دوای چەند ساڵێک دەچێتە ناو کاکەییەکانی دەوروپشتی خانەقین لەوێ لەرۆژی ١٩٢٣ -٩ -١٠ کۆچی دوای دەکات و لەمەزارگەی پاشا کۆپری ئەسپاردەی خاک کراوە. یەکەمین شاعیری ناوچەکە بووە کە دژی چەوسێنەران بەشیعر جەنگیوە بۆیە بەشاعیری چەوساوەکان لەقەڵەمدراوە ،تەنانەت کاتێک (قۆجە شاوڵی جوو)کرابووە ئەندامی ساڵی چوارهم
178
16
ئەنجوومەنی شارەوانی کفری ،وەک لەبەشی سێیەمی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا باسمان کرد کۆپلە ھۆنراوەیەکی نووسیوە ،ئەو ھۆنراوەیە خەڵکی شاری ھێنایە جۆش و خرۆش و فەرمانڕەواکانی عوسمانی ناچار بوون قۆجە شاوڵیان لە ئەندامیەتی شارەوانی دەرکرد، شاعیر بەزمانی کوردی و فارسی و تورکی و عەرەبی شیعری نووسیوە ،ھۆنراوەی نەتەوەی ھەبووە و لەساڵی ١٩٠٨لەکوشتنی شێخ سەعیدی حەفیدا لە موسڵ ،شاعیری چەوساوەکان (خەلیل منەوەر) ناڕەزایی خەڵکی کفری و ناوچەکە بەھۆنراوە دەربڕیووە. سەرەڕای ئەمانەش منەوەری شاعیرچەندین داستانی کوردانەی بەشیعر نووسیوەتەوە، زۆر بەسەلیقەوە ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە ،وەک داستانەکانی (کوێخا حەسەن گاڵباتی) و داستانی (گورگە ھارەکە) و (ڕەشبگیر)یان(سەفەربەر) داستانی (سەید ئەحمەد بەرزنجە) و چەندانی تر. -٢خەتاپۆش (محەمەد خورشید کوڕی محەمەد باقری سەرۆک ھۆزی داودە)یە ،لەساڵی ١٨٧٦لەناوچەی داودە لەدایک بووە ،نازناوی (خەتاپۆش) بووە ،پیاوێکی رۆشنبیر و نیشتمانپەروەر بووە و ملی بەدەسەاڵتدارانی عوسمانی نەداوە بۆیە زۆر جار بەھێزەوە لەشکریان کردووتە سەری لەئاکامدا ناچار بوو ناوچەکە بە جێبھێڵێت و بچێتە ناوچەی خانەقین لە (بناری بەمۆ) خۆی حەشاربدات ،لەگەڵ شێخ مەحموودی حەفید بەشداری شەڕی شعێبە و شەڕی دژ بەئینگلیزەکان کردووە ،لەساڵی ١٩٢٥کۆچی دوایی کردووە، لەدێڕە ھۆنراوەیەکدا دەڵێت: ھەوای ھەواسان خوڕ خوڕ و سەرتاف خاسترە لە نزیک رۆم بێ ئینساف. -٣محەمەد شوکری قەرەداغی ( )١٩٦٧-١٨٩٢ناوی (محەمەدی کوڕی دەروێش مەحموود)ە ،لەساڵی ١٨٩٢لەشاری کفری لەدایک ،نازناوی شیعری (شوکری) بووە، لەحوجرە و الی مەالکانی ئەو سەردەمە خوێندویەتی ،چووەتە قوتابخانەی میریەوە و قۆناغی سەرەتایی تەواو کردووە و پاشان گەیشتووەتە پلەی (روشدیە – ناوەندی)، بەاڵم ئاگری شەڕی یەکەمی جیهانی ھەڵگیرسا بانگی سەفەربەردرا و ناوی بۆ سەربازی دەرچوو ،خۆی بەدەستەوە نەدا و لەدەوڵەتی عوسمانی یاخی بوو ،دوای کوتایی ھاتنی جەنگ عوسمانییەکان ناوچەکەیان بەجێھێشت و قوتابخانەی روشدیە داخرا بوو بۆیە نەیتوانی خوێندن تەواو بکات ،کاتێک راپەڕینی برایم خانی دەلۆ بەرپابوو ،ئەمیش بەدڵ و بەکردار لە پاڵ شۆڕشگێڕاندا بوو ،وەکو شاعیرێک زۆربەی ھۆنراوەکانی مۆرکی ئاینی ساڵی چوارهم
16
179
پێوە دیار بووە ،بەزمانی کوردی و تورکمانی ھۆنراوەی نووسیوە ،جگەلەوەش زۆر بابەتی لەزمانەکانی فارسی و تورکمانی و عەربیەوە بۆ سەرزمانی کوردی وەرگێڕاوە . -٤قەمەر (قەمەر بەگلەر ئەڵماس) ،لەساڵی ١٨٩٦لەشاری کفری لەدایک بووە نازناوی شیعری (قەمەر) بووە ،زمانی فارسی و کوردی و تورکی و عەرەبی زانیووە ،ھۆنراوەی بەو زمانانە نووسیوە ،لە بواری ھۆنراوەی مقام و گۆرانیدا دەستێکی بااڵی ھەبووە، لەساڵی ١٩٧٨کۆچی دوای کردووە بەشێک لە ھۆنراوەکانی لەالیەن ھونەرمەند (عەلی مەردان)ەوە کراوە بەمەقام ،لە پارچە ھۆنراوەیەکدا دەڵێت: بەچاوی گەر تەماشاکەی ئەزانی کێ خریدارە بەموژگانی خەدەنگ ئاسا جگەر پارە و بریندارە بەچاوی بادە ئامێزت بەدایم دڵ پەرێشانم دڵ و جەرگ و ھەناوم خوێن ئەڕێژێ تازە زامارە. -٥شاکەلی (شێخ ئەحمەدی کوڕی شێخ محەمەدی کوڕی شێخ سەعیدی شاکەل) ە ،لەساڵی ١٩٠٢لەگوندی شاکەلی لە دایک بووە ،لە ژێر نازناوی (شێخ ئەحمەد و شاکەلی)دا لەگۆڤار و ڕۆژنامەکانی سەردەمی خۆیدا بەتایبەتی لە گۆڤاری گەالوێژی (١٩٣٩ـ)١٩٤٩دا شیعری باڵوکردووەتەوە ،کورد پەروەر بووە و ئەندامێکی چاالکی پارتی ھیوا بووە. شێخ ئەحمەدی شاکەل سێ جار دیوانەکەی چاپکراوە لەبەغدا بەناوی (دیوانی شاکەلی) و لەشاری تەورێز بەناوی(ئەھلی عیرفان) ھەروەھا لەئەستەمبوڵ چاپکراوە ،بەزمانی کوردی و لەسەر شێوازی ماچۆ زیاتر شیعری نووسیوە ،نامەی ئەو سەردەمەی ڕۆشنبیران بە ھۆنراوە دەنووسراو و وەاڵمی یەکتریان داوەتەوە ،شاکەلی یەکێک بووە لەو کەسانەی کە زۆربەی نامەکانی بەھۆنراوە داڕشتووە ،زۆر جار ئەوانەی وەاڵمی نامەکەیان داوەتەوە ھەر بەھۆنراوە بۆیان نووسیوە ،لە پارچە ھەڵبەستێکدا دەڵێت: لەدوای کوردستان دنیا حەرامە یازوخ شپرزە و بێنتیزامە ئیتر ئەسپردەی خوا و عەمەل بن بۆ جیلی دوای جێگای ئەمەل بن. -٦نوحی (مەال حەسەن کوڕی سۆفی عەبدولحەسەن کوڕی کوێخا محەمەد کوڕی کوێخا رۆستەمی زەنگەنەیە)لەساڵی ١٩٠٢لەشاری سەقز لەدایک بووە بۆ خوێندن ھاتووەتە ساڵی چوارهم
180
16
باشووری کوردستان لەساڵی ١٩٣٦ -١٩٣٥لەشاری کفری لەگەڵ مەال جەمیل رۆژبەیانی لە حوجرە لەالی مەال سەعید موفتی خوێندوویەتی ،لەساڵی ١٩٦٦لەنەخۆشخانەی دوزخورماتو کۆچی دوایی کردووە ،بەسەلیقەوە وشەسازی جوانی کردووە و بە کوردێکی پاراو رەوان شیعرەکانی داڕشتووە لەکۆپلەیەکدا دەڵێت: باغی دڵ سوورە لەداخی خاڵی رووت خۆم شینەکەم دوور لەمیحرابی برۆی تۆ سوجدە گاھی دینەکەم دڵ وەکو کۆتەی قەساب و چاو وەکو جۆگە دەڵێن وام لەمەیدانی مەراقا ئەسپی خەم زینەکەم. -٧موخڵس (قادر محەمەد میر ئاخوڕ )١٩٧٥ – ١٩٠٥خوێندنی ئاینی لەحوجرە و لەالی مەال تەواو کردووە بەاڵم نەگەیشتبووە پلەی ئیجازەی زانستی و دەستی لە خوێندن ھەڵگرتووە ،خەریکی کاسبکاری بووە ،بەگوێرەی دەستنووسەکەی زۆربەی شیعرەکانی موناجاتی ئاینی و نەتەوەیی بووە ،بە بیروباوڕە لەگەڵ شێخ مەحموودا بووە و ھۆنراوەی بەسەردا گوتووە ،لە بواری کۆمەاڵیەتیدا ھۆنراوەی بەسەر ئافرەتاندا داڕشتووە ،لەبارەی جەژنی نەورۆزەوە دەڵێت: بیست و یەکی مانگ رۆژی نەورۆزە نەرۆزی کوردان بەزمێکی قۆزە کفری خرۆشا بەژن و پیاوی نزیکەی ھەزار کەس بەشکو زیاوی. -٨غالب ( )١٩٤٦ – ١٩٠٨ناوی شێخ عەلی کوڕی شێخ مەحموود کوڕی شێخ سەعیدی رووتەی شاکەلە ،نازناوی شاعیری (غالب) بووە ،پیاوێکی خواپەرست و نیشتمانپەروەر بوو شیعرەکانی لەو چوارچێوەیەدا داڕشتووە و چەند ھۆنراوەیەکی لەگۆڤاری دەنگی گێتی تازە باڵوکردووەتەوە ،لە پارچە ھۆنراوەیەکدا دەڵێت: چ خۆشە کوردستانی ئێمە جێگەی دڵ پەروەرە ھەرچی شتێ ئارەزووکەی لەم واڵتە مەیسەرە جێگەی عەیش و سرورە مەوقعی سەیر و شکار ئەم وواڵتە خۆشە گشتی باغ و سەحرا و مەنزەرە(.)٤
ساڵی چوارهم
16
181
-٩جیمۆ بێ ناو ( )١٩٨٢ – ١٩١٠ناوی (جەمیل کوڕی حاجی ئیبراھیم کوڕی مەال ئەحمەد)ە ،لەساڵی ١٩١٠لەشاری کفری لەدایک بووە ،خوێندنی حوجرەی تەواو کردووە و ماوەیەک مەالیەتی کردووە ،چەندین شیعر و بابەتی لە گۆڤارەکانی ئەو سەردەمە باڵوکردووەتەوە ،پەرتووکێکی بەناوی (مێژووی شەڕی ئەھلی ێلیب و قارەمانی کورد سالح الدین ئەیوبی) لە ساڵی ١٩٥٩لە چاپخانەی کامەران لەسلێمانی بەچاپ گەیاندووە( ،)١سەبارەت بەسەالحەدینی ئەیوبی دەڵێت: بۆ کورد بەرزییە سالح الدینی بوو بە سەرکردەی لەشکری خەبات نەک ھەر بۆ کورد و خاکی شیرینی بۆ ھەموو گەل و خاکی رۆژھەاڵت(.)٢ -١٠مینەجاف (حەمە ئەمین کوڕی کەریم بەگی فەتاح بەگی حەمە پاشای سەرۆکی جاف)ە ،لە ساڵی ١٩١١ز لە قەاڵی شێروانە لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٦٥لەبەغدا کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی سەید خەلیل نزیک کەالر نێژراوە ،ھەرچەندە لەقوتابخانە نەیخوێندووە بەاڵم لەحوجرە لەالی مەال محێدین و مەال ئەحمەدی کەالر فێری خوێندنی ئاینی بووە ،چەندین ھۆنراوەی نەتەوایەتی و نیشتمانی و غەزل و کۆمەاڵیەتی و ئاینی و پێنج خشتەکی لەسەر شیعری شاعیران ھۆنیووەتەوە ،دیوانە شیعریەکەی بەناوی دیوانی مینە جاف لەکۆکردنەوە و رێکخستنی (مستەفا نەریمان)ە، دکتۆر حەسەن جاف پێشەکی بۆ نووسیوە ،لە پارچە ھەڵبەستێکدا سەبارەت بە شەشی ئەیلولی ١٩٣٠دەڵێت: دێتە کوڵ خوێنی گەشی الشەی مەقتوول ئەم قەومە ئەسێنێ حەققی رۆژی شەشی ئەیلوول مەعلوومە کە گوم نابێ لەناو میللەتی کوردا جێگیرە لە تۆیی مێشکی ھەموو گەورە و وردا. لەشەڕی ئاوباریکدا بەشداری کردووە ،بۆ زۆر رووداو و کارەسات و پێشھاتی نیشتمانی و نەتەوەییەکانی سەردەمی خۆی لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان شیعری ھۆنیوەتەوە . مینە جاف وەکو شاعیرێکی سنووری ناوچەی کفری لەژمارەی ( )٢ساڵی پێنجەم، شوباتی ،١٩٤٤شیعرێکی نیشتمانی لە الپەڕە ( )٣١باڵوکراوە. ساڵی چوارهم
182
16
-١١پشکۆ ( )١٩٧٣-١٩١٧ناوی (محەمەد ئەحمەد قەرەداغی)ە ،ساڵی ١٩١٧لەدایک بووە ،لەساڵی ١٩٢٥چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی و لەساڵی ١٩٣٢چووتە قوتابخانەی ناوەندی کەرکوک و لەساڵی ١٩٣٥لەخانەی مامۆستایان لەبەغدا وەرگیراوە و لەساڵی ١٩٣٨بووتە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی لەپارێزگای کەرکوک ،وەک مامۆستا و بەڕێوەبەر لەقوتابخانەکانی (حەویجە ،ئاغجەلەر ،چەمچەماڵ ،کفری ،کەرکوک) خزمەتی کردووە ،لەناوچەکەدا یەکەم ئەندامی پارتی ھیوا( )١٩٤٥ – ١٩٣٩بووە ،لە ساڵی ١٩٧٣ لە بەغدا کۆچی دوای کردووە و تەرمەکەیان ھێناوەتە گۆڕستانی باوە شاسوار لە کفری نێژراوە ،ھەندێک لەبیرەوەریەکانی خۆی نووسیوەتەوە ،زیاتر نووسینی باڵو کردووەتەوە. پشکۆی نووسەر چەندین ووتار و بابەتی لەرۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو سەردەمەدا باڵوکردووەتەوە ،بابەتێکی بەناوی (ئەگەر نەتزانیوە بزانە) بەناوی خۆیەوە لە شاری کفرییەوە بۆ گۆڤاری گەالوێژ ناردووە ،لەژمارە ()٨ساڵی شەشەم لەئابی ١٩٤٥لە الپەڕەی ()٤٨دا باڵوکراوەتەوە ،بە ناوی پشکۆوە کە لە چەمچەماڵ مامۆستا بووە بابەتێکی لە ژێر ناونیشانی (لە بەینی ژن و پیاودا) بۆ گەالوێژ ناردووە ،لە ژمارە ()٣ ساڵی شەشەم ،ئاداری ١٩٤٥لەالپەڕەی ( )٥باڵوکراووەتەوە ،بابەتێکی بەناونیشانی (کورد لە ئینسیکلۆپیدیای تورکدا) لە شوباتی ١٩٤٤ژمارەی ()٢ساڵی پێنجەم لەالپەڕەی ( )١٥باڵوکردووەتەوە . -١٢حاجی برایمی شاتری (برایمی کوڕی حاجی محەمەدی کوڕی مەحموود)ە ،لەبنەماڵەی (برایمی)ی تیرەی (شاتری)ھۆزی(جاف)ە لەساڵی ١٩١٧لەناوچەی (چااڵو نەخشینە) سەر بەناحیەی پێباز لەژێر دەوارێکی ڕەش لە دایک بووە ،ئەو کاتە مەالکانی ناو ھۆزی جاف لەگەڵ ئەم ھۆزەدا لەکاتی کۆچکردندا گەرمیان و کوێستانیان کردووە و دەوارێکی تایبەتیان بۆ مزگەوت تەرخان کردبوو( ،مەال عەبدوڵاڵ و مەال محەمەدی رەببانی) ساڵیک و شەش مانگ وانەی ئاینیان بەناوبراو ووتووەتەوە تاوەکو قورئانی خەتم کرد ،پاش ئەو (میرزا عەبدال)ئەو دوایی خوێندنی ئەو سەردەمەی پێ تەواو کردووە ،شیعرەکانی زیاتر مۆرکی کۆمەاڵیەتی و نەتەوایەتی پێوە دیارە ،دوو دیوانە شیعری بەناوەکانی (-١دیوانی جاف -٢کۆچ و بار و گەڕانەوە)لەچاپ داوە ،پیاوێکی راستگۆ و نیشتمانپەروەر بووە، زمانی عەرەبی و فارسی و ھەندێک تورکی زانیوە ،زۆربەی رووداوەکانی ژیانی خۆی بە شیعر ھۆنیووەتەوە ،لە پارچە ھۆنراوەیەکدا دەڵێت: ببینن جار جار ئەم وتارەی من بەدڵ سەیریبکەن ئەم ئەشعارەی من ساڵی چوارهم
16
183
بکەومە بیرتان بۆ فاتیحایەک جار جارە بۆم بکەن دوعایەک. -١٣عەبداڵ (خەلیل فەقێ رەمەزان) لەھۆزی داودەیە لەناوچەی داودەی کوێستان لەدایک بووە ،ھاو سەردەمی (خەتاپۆش)ی شاعیرە ،لەھەڕەتی الویتیدا دێتە شاری کفری و لەوێ نیشتەجێ بووە ،لەکۆتای بیستەکانی سەدەی بیستدا کۆچی دوای کردووە، ھۆنراوەکانی لەسەر رێبازی کالسیکی بووە و ناوەرۆکی ئاینی تێدایە و ھەندێکیان ستایشن و جار بەجارێک شیعری ھەجوی نووسیوە ،رەشبگیری کردووەتە داستان و چەند پارچە ھەڵبەستێکی دڵداریشی نووسیوە ،لەم دێڕە ھەڵبەستەدا دەڵێت: جەور و جەزا زوڵم ئینسانی سەد خۆزگە بەمەرگ نەک زندەگانی. -١٤سامی عەلی دەلۆ(سامی کوڕی عەلی کوڕی وەیسی بەگی دەلۆ)یە لەساڵی ١٩٢٤ لەگوندی عەین فارس سەر بەناحیەی قەرەتەپە لەدایک بووە ،خوێندنی سەرەتایی لەشاری کفری تەواو کردووە ،بە ھۆی کۆچی دوای باوکیەوە دەستی لە خوێندن ھەڵگرتووە، لەساڵی ٢٠٠٥لە کفری کۆچی دوایی کردووە ،شیعرەکانی کۆمەاڵیەتی و دڵداری و داستان ئامێز بووە ،لە پارچە ھۆنراوەیەکدا دەڵێت: ئەمڕۆ دەڵێن بەھارە عالەم ھەر لە گوڵزارە یاخوا ھەر کوێر بێت رەقیب وا دڕکی من و یارە . لەساڵی( )١٩٤٥ - ١٩٤٤چەندین پارچە ھۆنراوەی لەگۆڤارەکانی گەالوێژ و دەنگی گێتی تازە باڵوکردۆتەوە. شاعیرانی کفری و دەوروپشتی زۆربەیان سەر بەچینی چەوساوە بوون لەگەڵ داگیرکەردا دەستیان تێکەڵ نەکردووە و ملیان بۆ چەوسێنەران شۆڕ نەکردووە و بەشان و باڵیاندا ھەڵیان نەداوە . ب -رۆڵی گۆڤار و رۆژنامە لە رۆشنبیر کردنی خەڵکی ناوچەکە: رۆژنامەیەکی بچووک لەکەرکوک بەناوی « نەجمە « وە ،لە ١٩١٨ -١٢ -١٥سەرەتا بەزمانی عەرەبی و دواتر بەزمانی تورکی دەرچووە ،ئەم رۆژنامەیە لە الیەن حکومەتی ئینگلیزەوە دەرکرا دواتر رادەستی حکومەتی عێراقی کرا ،تاکو ساڵی ١٩٢٦بەردەوام بوو ساڵی چوارهم
184
16
لەدەرچوون ،بۆ باڵوکردنەوەی « ئیعالنی تاپۆ « و دامودەزگاکانی تر ،ھەندێ «بەیان «و « ئاگاداری « ی حکومی دەردەھات ،جگە لەوانە ھەندێ باس و ھەواڵی ئەمالو ئەوالو، جارجاریش ھەندێ شیعر یا وتاری کورتی بێفەڕی تورکی تێیاندا دەنووسرا ،ئەم رۆژنامە ناوچەییە کە رۆژانە لەسەر یەک الپەڕە بە تورکی باڵودەکرایەوە ،لە سەرەتادا نزیکەی ()٢٣٠دانەی لێ دابەش دەکرا ،لەکەرکوک و کفری و ھەولێر و سلێمانی دەخوێندرایەوە . شاری کفری بەھۆی ئەوەی کەوتبووە چەقە ڕێگای سلێمانی و بەغداوە ئەو رۆژنامانەی لەو سەردەمەدا دەردەچوون دەگەیشتنە شاری کفری ،وەک ئەحمەد خواجە لە بیرەوەیەکەیدا (چیم دی) باس دەکات «لەسەردەمی حکومەتی شێخ مەحمووددا رۆژنامەی ئومێدی ئیستقالل(امیدی استقالل) ()٥٠٠دانە لەو رۆژنامەیە لەپۆستەخانەی کفرییەوە ئەنێردرا بۆ ئینگلیزەکان و پیاوە ناسراوەکان لە بەغدا « ئەمەش کاریگەری لەسەر جواڵنەوەی رۆشنبیری ناوچەکە ھەبوو . دانیشتوانی ناوچەی کفری ھاوسۆزیان لەگەڵ حکومەتی شێخ مەحمووددا ھەبوو، جگەلەوەش پاڵپشتی گەشەکردنی زانست و رۆشنبیرییان کردووە وەک لە رۆژنامەیەکی ئەو سەردەمەدا ھاتووە « یاوەری حەزرەتی شھریاری عەلی ئاغا سەرۆکی زەنگەنە ()١٠٠روپیەی بەخشیووە بۆ ھێنانی چاپخانەیەک» ،ئەمەش ئەو راستییە ئاشکرا دەکات بەشێک لەخەڵکی ناوچەی کفری بەھەموو شێوەیەک پشتگیری بەرەوپێشچوونی حکومەتی ئەو سەردەمەی کورد بوونە . لەساڵی ١٩٢٥ئیسماعیل حەقی شاوەیس مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی کفری بووە، رۆژنامەی (دیاری کوردستانی) بۆ ساڵێک کڕیووە و پێشکەشی (حوسێن حوزنی) کردووە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت رۆژنامەی دیاری کوردستان بەشاری کفری گەیشتووە . ڕۆژنامەی (ئەیلەری) ڕۆژنامەیەکی ئەدەبی و کۆمەاڵیەتی و ڕۆشنبیری بووە ،یەکەم ژمارەی لە ٢ی ئادار ١٩٣٥ز لەشاری کەرکوک دەرچوو ،ھەفتەی ( )٢ژمارەی بە زمانی تورکی لێدەردەچوو ،سەرنووسەرەکەی عەبدولقادر خلوێی (کفریلی)بوو ،مامۆستا سەعید بەسیم کە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بوو لە کفری بابەتی تێدا باڵوکردووەتەوە . لە کفری دا لە ساڵەکانی سییەکاندا ڕۆژنامەو گۆڤاری کوردی لەشاری کفری دەفرۆشرا، لەالیەن ماجد مستەفا قائیمقامی کفرییەوە(١٩٣١ – ١٩٣٠ز) یانەی رۆشنبیری لەکفری دامەزرا . ڕۆژنامەی روناکی کە لەھەولێر دەردەچوو لەساڵی ١٩٣٥ھەندێک لە ژمارەکانی دەگەیشتنە ساڵی چوارهم
16
185
کفری ،کاتێک مەالجەمیل رۆژبەیانی لەکفری بووە نامەی بۆ رۆژنامەی روناکی نووسیوە . گۆڤاری گەالوێژ لەو سەردەمەدا رۆڵێکی کاریگەر و گرنگی لە رووی سیاسی و رۆشنبیری و ئەدەبی دەبینی ،گۆڤاری گەالوێژ لە بەغداد دەردەچوو بەرێکوپێکی دەگەیشتە شار و ھەندێ لە گوندەکانی گەرمیان و لەرێگای کەسانی دیاری کراوەوە باڵو دەکرایەوە، لەکفری سابیرحاجی فەتحوڵاڵ(سەڵتە زەرد) باوەڕپێکراوی گۆڤارەکە بوو باڵو و پەخشی کردووەتەوە ،ھەندێک لەنووسەران و رۆشنبیرانی ناوچەی کفری بابەتیان لەو گۆڤارانەدا باڵودەکردەوە ،ھەروەھا سابیر سەڵتە زەرد کتێبی کوردی و گۆڤاری دیکەی ئەو سەردەمەی دەفرۆشت. ڕۆژنامەی (شیالن) لە گوندی زەرداوی سەر بەقەزای کفری لەساڵی ١٩٤٤دەردەچوو، لەسەرەتاوە بە دەست نووسراوە ،پاشتر توانیویانە ئامێرێکی چاپ پەیدا بکەن و بەکاری بھێنن بۆ دەرکردنی رۆژنامەکە ،بەنهێنی بەسەر زۆرینەی شارە کوردییەکاندا دابەشیان کردووە و چەند ژمارەیەکی گەیشتووەتە ھەولێر و بەغداد ،ئەوانەی بەشداریان کردووە لە دەرکردنی بریتی بوون لە (محەمەد توفیق وەردی ،محەمەد قەرەداغی ،محەمەد نەجیب تاڵەبانی ،شێخ حوسێن بەرزنجی ،مستەفا نەریمان ،شێخ عەتای تاڵەبانی و چەندانی تر) ،ئەو کاتانەی بەدەست دەنووسرایەوە سەرەتا دوو الپەڕە بووە ،بەاڵم کاتێک ئامێری چاپیان بەکارھێناوە بەچوار الپەڕە باڵوکرابوەوە ،تێکڕا ()١٥٠ژمارەی لێدەرچوو. لە سییەکاندا ئەدیب و نووسەرانی وەک(حاکم عەبدولڕەحمان سەعید ،حاکم شیت مستەفا ،شاکر مجرم ،مەال جەمیل رۆژبەیانی) لە ناو کفریدا رۆڵی خۆیان ھەبووە، رۆژنامە و گۆڤارەکانی وەک (ژین ،گەالوێژ ،ھەتاو) لە کفریدا باوەڕپێکراویان ھەبووە و کتێبی کوردی تێیدا فرۆشراوە . لە چلەکاندا ئەم نووسەرانەی کفری لە الپەڕەی ڕۆژانامە و گۆڤارەکاندا بابەتیان باڵو کردەوەتەوە (ئەحمەد شاکەلی (شاکەلی) ،محەمەد ئەمین بەگی جاف (مینە جاف)، محەمەد قەرەداغی (پشکۆ) ،جیمۆ بێ ناو ،سامی عەلی دەلۆ ،محەمەد سەعید جاف، موکڕەم تاڵەبانی ،مستەفا نەریمان) . ج -بزاڤی رۆشنبیری لە ناو شاری کفریدا: لەو ڕۆژگارەدا ناوەندی دەسەاڵت لە دەوڵەتی عوسمانیدا تا دوا ئەندازە لە خوێندەواری و رۆشنبیری دەترسا و ئامادە نەبوو بەھێچ شێوەیەک الی لێ بکاتەوە ،چونکە ئەو کاتە ساڵی چوارهم
186
16
پیاوانی ئاینی خاوەن دەسەاڵت و دەست رۆیشتوو بوون و لە ناوەندەکانی بڕیارەوە نزیک بوون و رۆڵی گەورەیان لە دەرکردنی بڕیاری سیاسیدا ھەبوو ،بۆیە دەبینین مەسەلەی رۆشنبیری لەسایەی دەوڵەتی عوسمانیدا درەنگ چەکەرەی کرد و لەسەرخۆ نەشونمای کردووە. سەرەتایی سەدەی بیست ناوچەی گەرمیان جیاواز بوو لەوەی ئەمڕۆی و جیاوازیەکانیش ھەموو الیەنەکانی ژیانی دەگرتەوە ،کاتێک باسی الیەنی رۆشنبیری ئەو سەردەمە دەکەین و پێم وایە بۆ رۆشنبیرانی ناوچەی کفری و دەرووپشتی پێویست و گرنگە بە وردی لە حاڵ وردەکاری ژیانی رۆشنبیری ئەوان بە ئاگابن و ماندوو بوونی ھەموو ئەوانەی رۆڵیان بینیووە لە پێکھێنان و گەشەپێکردن و بەرەو پێشبردنی رۆشنبیری لە گەرمیاندا . بەشێک لە خاوەن موڵک و دەسەاڵتدارەکانی گەرمیان رۆشنگەر(منەوەر) بوون پشتگیری رۆشنبیرانیان کردووە ،ھەمیشە دیوەخانەکانیان مەال و خوێندەوار و گۆرانیبێژ و کەسانی ھۆنەردۆست و شارەزایان تێدا بووە . یەکێک لەوانە مەجید پاشا کتێبخانەیەکی گەورەی ھەبوو خاوەن دیوەخانە و مەقام بوو پیاوێکی بەرچاو تێر و نەبەرد بو شاعیری وەک شێخ ڕەزای تاڵەبانی ()١٩١٠ – ١٨٣٥ بەزمانی تورکی ستایشێکی بەرزی پێیدا ھەڵداوە وتوویەتی: شخێ کامل اگر بولنسە بوگون مرحمتلو (مجید پاشا) در دودمان ملوک بابانن قالمە بر شمسی عالم ڕرادر واتە ((ئەگەر پیاوێکی کامیل و تەواو ھەبێت ئەویش مەجید پاشایە لەنەوەی بابانە کە وەک خۆر ئەم ناوەی ڕۆشن کردووەتەوە)) . ھەر لە بنەماڵی بابانەکان کەسێکی دیکەیان بەناوی ئەحمەد بەگی بابان لەگوندی کنگربانی لەماڵی خۆیدا کتێبخانەیەکی گەورەی ھەبوو ،ھەر ئەدیب و شاعیر و ھونەرمەندێک رێگایان بکەوتایەتە کفری ئەبوایە سەردانیان بکردایە و شەوێ دوان لەالی دەمانەوە، لەوانە (رەفیق حلمی ،مەالی سەید حەکیم خانەقینی ،قانع ،بێخود ،حوسێن خانەقا) جگە لە دەیان ئەدیب و نووسەر کە لەناوچەکەدا ھەبوون . ساڵی چوارهم
16
187
یەکێکی تر لەناودارەکانی شاری کفری (سەید محسن ئاغا)بوو ،چەند ساڵێک سەرۆکی شارەوانی بووەو خاوەن دیوەخان و کتێبخانە بووە ،زۆربەی کتێبەکانی ئەو کتێبخانەیە ئاینی بووە ،ئەو سەردەمە ڕادیۆی نەبوو بەاڵم قەوان ھەبوو خەڵکی زۆر کۆدەبوونەوە لەدیوەخانی سەید تالیب ،لەبۆنە و یادە ئاینیەکاندا ووتار و سرودی ئاینی خوێندراوەتەوە . لەناو شاردا چەند دیوەخانەیەک ھەبوو ئێواران رۆشنبیران و ناودارانی شار ئەچوون لەوێ یەکتریان دەبینی و قاوەی تاڵیان ئەخواردەوە و دەنگوباسیان بۆ یەکتر ئەگێڕایەوە لەوانە دیوەخانە بەناوبانگەکەی مجید پاشا و سید محسن ئاغا بوو. پێش ئەوەی کارەبا و رادیۆ لە ناودابێت لە چایخانەکاندا شەوان کتێبی (رۆستەم و زاڵ) و (شیرین و فەرھاد) و (خورشید و خاوەر) و داستانەکانی دیکە ئەخوێندرایەوە لەم بوارەدا شاعیر خەلیل منەوەر ناوبانگی دەرکردبوو . ئیسماعیل حەقی شاوەیس لەساڵی ١٩٢٤وەکو مامۆستا گوێزراوەتەوە بۆ دەڤەری گەرمیان ولە ساڵی ١٩٢٧لەقوتابخانەکانی (ناێریە و کەرکوک و کفری)دا وانەی وتووەتەوە ،بەو پیوەدانگەی کە ناوبراو کەسێکی رۆشنبیر بووە کاریگەری لەسەر رەوشی رۆشنبیر و سیاسی خەڵکی کفری ھەبووە ،ھەر لەو سەردەمەدا لەوێ مامۆستای قوتابخانە بووە بۆ گۆڤاری (دیاری کوردستان) بابەتیان ناردووە و باڵوکراوەتەوە ،تێکەاڵوبوونێکی کەلتووری و فەرھەنگی لە نێوان خەڵکی ناوچەی کفری و ناوچەکانی دیکەی کوردستاندا ھەبووە . ھەر لە بیستەکاندا لە کفری دوو کوردی کوردستانی تورکیا بیروباوەڕی کوردایەتیان باڵو ئەکردەوە یەکەمیان(:خلوێ بەگ)مامۆستا بوو ،دووەمیان( :زین العابدین بەگ)کاتبی تەحریر بوو کوردەکانی شارەکە لە دەوریان کۆ ئەبوونەوە ،ھاتنی خەڵکی رۆشنبیری ناوچەکانی دیکەی کوردستان فاکتەرێک بووە بۆ زیاتر رۆشنبیر کردنی خەڵکی ناوچەکە، چونکە ئەوانە ھاندەر بوونە بۆ ئەوەی ژمارەیەک نووسەر و ئەدیب لە ناوچەی کفریدا ھەڵکەوێ و دەرکەوێ . لە کفری دا لە ساڵەکانی سییەکاندا ڕۆژنامەو گۆڤاری کوردی لەشاری کفری دەفرۆشرا، لەالیەن ماجد مستەفا قائیمقامی کفرییەوە(١٩٣١ – ١٩٣٠ز) یانەی رۆشنبیری لەکفری دامەزرا و لە نێو شاری کفری دیوەخان و کتێبخانەی ماڵی سەیدەکان و بابانەکان رۆڵیان ھەبووە بۆ پەرەپێدان و برەودان بە جواڵنەوەی رۆشنبیری خەڵکی شارەکە ،ئەمانە زەخیرەیەکی مێژووی ئەدەبی و رۆشنبیری بوون. ساڵی چوارهم
188
16
بۆ سەردەمی شیعری تازەگەری سەرەتا گۆرانی شاعیر و شێخ نوری شێخ ساڵەح ھەوڵیاندا رچەشکێنی بواری شێعری ئازاد و نوێگەری بن کە لە سلێمانی و ھەولێر و کەرکوک چووزەرەیان کرد و سەردەمی روانگە کە شیرکۆ بیکەس رابەرایەتی دەکرد شێخ ئەحمەد شاکەلی سەر بە گروپی سلێمانی بووە. لەسەرەتای سااڵنی حەفتاکانەوە لەتیف ھەڵمەت و فرھاد(ئەنور) شاکەلی دوو کەسی دیاری ئەو بزاوتە شیعری و رۆشنبیری و ئەدەبیە بوون ،ھەروەھا ئەنور شاکەلی و کنعان مەدحت سەر بەو قوتابخانە بوون کە بە (نوێخوازی کفری) ناوزەد دەکرێت تاکو ئێستاش نوسین و شاکارەکانی لەتیف ھەڵمەت و فرھاد(ئەنور) شاکەلی جێگای دڵخۆشی و دەستخۆشییە و بەدوایی خۆیاندا جواڵنەوەی شیعریان لە کفری و ناوچەکەدا بەھێزتر و بە پێز تر و ئەکتیف تر کردوە کە ژمارەیەکی زۆر شاعیر و نووسەر و روناکبیر و چیرۆکنووس و رۆژنامەنووس لە شاری کفریدا دەرکەوتن کە لە بواری شیعریدا مەھاباد قەرەداغی زۆر بەباشی دەرکەوتووە. چەندین کەسی تر کتێب و نوسین و شیعر و چیرۆک و بابەتیان باڵو کردووتەوە وەکو: (مستەفا نەریمان و شێخ محەمەد شاکەلی و دکتۆر موکەرەم تاڵەبانی و شێخ سەعید شاکەلی و شێخ عەتا تاڵەبانی و سەباح ئارام و سەید موکەڕەم بەرزنجی و قیس قەرەداغی و عبداللە قەرەداغی و عبداللە سابیر و فەریق ئەمین و تاھیر شێواو و عمر فارس و ئازاد ھیدایت دەلۆ و ساڵەح ھەالج و عمر شەریف کەریم و سالح حەمید عبداللە رەمەزان و مامۆستا عەلی عبدللە و مامۆستا سالح مەجید و بەیان ھیدایت و سھیل خورشید و فاتح سەالم و شکور حمەی ھەیەر و فایق خورشید و سامان کەریم و رەحیم عبدوالکریم و سەفوەت ندیم و مامۆستا عەلی حسێن و عبدالموتەلیب سەرحەد و عومەر سەرقەاڵی و سدیق حاجی سەعید و (ابو عەلی) و تابان شێخ عبداللە و ئاری عوسمان خەیات و کەژاڵ مام جالل مەسۆی و قادر قەرەداخی و قادر سابر امین و ھیوا علی و حیدەر احمد حەمەھەیەر و عبدالحکیم ندیم داودی تالب وەندوای و غالب وەندوای و غازی حمە تالیب و غازی فاتح وەیس و عوسمان نامۆ و دەرون عومەر دەلۆ و ئەیوب کوردی و ھیدایت جاسم ابراھیم کارێزی و سیروان حاجی ئەمین و شێرزاد ھیدایت و نیشتمان بێنەوا و شاخەوان سابیر و فەرحان خورشید حەمکوڵ و د دکتۆر بەمۆ دەلۆ و بەندە(حسێن ئیسماعیل خان دەلۆ) ....چەندانی تر. ساڵی چوارهم
16
189
فەرھاد شاکەلی و لەتیف ھەڵمەت تەکانێک کاروانەکەیان بەرەوپێش برد ،دەنگدانەوەی باشی لە سەر ئاستی کوردستان ھەبوو کە پەیوندیەکی توند و تۆڵ و باشی لە نێوان شاعیر و روناکبیر و ئەدیبانی کفری و شارەکانی تر دروست کرد. سەباری ئەوەش دیارە دیمەنی دڵڕفێنی جارانی شاری کفری کاریکەری ھەبووە کاریگەری لەسەر مەقام و گۆرانی بێژانی ئەم شارە ھەبووە رەحمەتواڵی کوڕی سوڵتان کە بە رەحمەتواڵ شەڵتاغ ناسراوە خەڵکی شاری کفری بووە رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لەبواری مەقامی ئێراقیدا چووتە بەغدا و لەوێ کاریگەری لەسەر مەقامزانانی ئێراقی ھەبووە و قوتابخەنەیەکی تایبەتی دامەزراندووە کە احمد زیدان ورباز کە گۆرنیبێژێکی ناسراوە یەکێکە لە قوتابیە ناسراوەکانی ،لەبەر ئەوەی شاری کفری نەخشی لەسەر رەووتی مەقامات ھەبووە ،دەبینین لە سااڵنی سییەکان و چلەکانی سەدەی رابردوو مەقازانە ناودار و شارەزاکانی کورد و عەرەب وەکو عەلی مەردان و محەمەد گوبانچی و حوسێن عەلی سەردانی ئەم شارەیان کردووە تەنانەت عەلی مەردان مەقامی بەسەر باخی پاشادا ووتووە کە باخێکی خۆشی ئەو سەردەمە بووە ،مەال محەمەد و مەال عەبدواڵ ئەفراندنیان لە بواری مەقامدا لە رێگای سروودە ئاینیەکانەوە ھەبووە.مەقامەکانی (قەتار و اللە وەیسی و خورشیدی و خاوکەر و ئای ئای) لە ناوچەی کفری بەناوبانگن و دەوترایەوە، چەندین مەقام و گورانی بەزمانی کوردی و عەرەبی و تورکمانی و فارسی لەم شارەدا ووتراوە ،چەندین کەس لەو بوارەدا رۆڵیان بینوە وەکو (حوسێن ناڕاس و حەسەن قەرەمیتی و شنە بەربەر و عەلی عەباس چۆالخ و عەدنان جاسم و علی لفتی ئاغایی و شەماڵ ...ھتد) ھەر بۆیە لەم ساڵەدا میھرەجانێک بۆ مەقاماتی کوردی بۆ ماوەی دوورۆژ بەسەرپەرشتی وەزیری رۆشنبیری (د .کاوە مەحمود) لەشاری کفری بۆ مەقامزانانی کفری و دوزخورماتوو کەالر...ھتد بەڕێوەچوو. سەرچاوە و پەراوێزەکان:
مەال :وشەی مەال لە (ملق یملق)ی عەرەبییەوە ھاتووە کە بەکوردی واتای (پقە) دەگەیەنێ ،جا لەبەر ئەوەی کە مەال مێشک و بیر و ھۆش و ئەندێشەی پڕبووە لە زانین و ھەموو زانیارییە ئاینییەکان ئەخوێنێ و ئەیانزانی بە شێوەیەک پڕ بووە لە زانیاریە شەرعییەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسالم و زانایە بەھەموو کار و فەرمانە شەرعییەکانی ،بەم ھۆیە پێی وتراوە مەال. سەبارەت بە وشەی فەقێ وشەکە عەرەبییە و لە وشەی (فقیە ،یفقە ،فقیھا)وە ھاتووە (فقیە) لە سەر وەزنی (فعیل) ەو ئیسمی فاعیلە و بەمانای زانا و تێگەیشتوو دێ ،لە ڕووی زاراوەیەوە فەقێ بەواتای زانا دێ بە شتەوردەوکارییەکان کە لەژێر ھەستی بینینی چاودا نین ،بەڵکو بەبیر و ھۆش و زیەن فەرمانە شەرعییەکان دەزانێ وەک خواپەرستی، نویژ ،ڕۆژو ،زەکات ...،ھتد .مەحموود عەزیز حەسەن ،ژیاتی فەقێ و دەنگی فەقێ ،چاپخانەی شڤان ،سلێمانی.٢٠٠٨ ، مستەفا نەریمان ،شۆڕشی ئیبراھیم خانی دەلۆ ،١٩٢٠دار الحریە للگباعە ،بغداد.١٩٨٥ ، مستەفا نەریمان ،بیرەوەریەکانی ژیانم ،دار الحریە للگباعە ،بغداد.١٩٩٤ ،
ساڵی چوارهم
190
16
عمر علی شریف ،ڕستژکارات عن تاریخ الکرد الحدیپ ،مطبعە وزارە التربیە ،ڕربیل.٢٠٠٥ ، د .عماد عبدالسالم رۆوف ،مراکز پقافیە مغمورە فی کردستان ،مۆسسە موکریان للبحوپ و النشر ،ڕربیل.٢٠٠٨ ، سمکۆ بەھرۆز (ئەژی) ،مێژووی گۆڕانە ڕۆشنبیرییەکانی ناوچەی کەرکوک ،چاپخانەی شەھید ئازاد ھەورامی ،کەرکوک، .٢٠٠٦ راپۆرتی کارگێڕی دەڤەری کەرکوک(ماوەی ١ی کانوونی دووەم تا ٣١ی کانوونی یەکەمی .)١٩١٩ مستەفا نەریمان ،ئەدیب و نووسەرانی کفری و دەوروپشتی ،نەوشەفەق (گۆڤار) ،ژ( ،)٢ئایاری .٢٠٠٣ ئازاد ھیدایەت دەلۆ ،دیداری رۆشنبیری ،چاپخانەی چرا ،ھەولێر.٢٠٠٥ ، د .ابراھیم خلیل احمد ،تگور التعلیم الوگنی فی العراق ( ،)١٩٣٢-١٨٦٩مطبعە جامعە البێرە ،بێرە.١٩٨٢ ، حەسەن بارام ،چەند الپەڕەیەک لەمێژوی خورماتو ،چاپخانەی رەھەند ،سلێمانی.٢٠٠٧ ، نەریمان ،مامۆستای نەمر ،مگبعە الڕمە ،بغداد.١٩٧١، محمد علی القرەداغی ،ھویە کرکوک الثقافیە و القداریە ،منشورات ئاراس ،ط ،٢ڕربیل.٢٠٠٧ ، شاکر فەتاح ،مەال کاکە حەمە ،چاپخانەی کامەرانی ،سلێمانی.١٩٧٢ ، عالء الدین سجادی ،کوردەواری ،چاپخانەی مەعارف ،بەغدا.١٩٧٤ ، د .محەمەد عەبدوڵاڵ کاکە سور ،گەشەکردنی خوێندنی فەرمی لەلیواکانی کوردستانی عێراق دا( ،)١٩٥٣-١٩٢١لەزنجیرەی بالوکراوەکانی گۆڤاری ئاسۆ پەروەردەیی ،-٢٠-ھەولێر.٢٠٠٤ ، د .عمر ابراھیم عزیز ،تگور التعلیم فی اقلیم کردستان العراق ،ئەکادیمی (مجلە) ،ع ( ،)٨ھەولێر.٢٠٠٨ ، محەمەدی مەال کەریم ،فەقێ و فەقێ یەتی لە کوردستانی جاراندا ،بەیان (گۆڤار) ،ژ(.١٩٧٣ ،)٨ راتبەی فەقێ :ئەمە چەند جۆرێکی ھەبووە ،وەک راتبەی نان چنینەوەی مااڵن.یا راتبەی کەرە و ڕۆن ،یا راتبەی پارە و دانەوێڵە لە الدێکاندا ..ھتد ،راتبەی کەرە لە بەھاراندا و لە گوندەکانی کوردستانی باو بوو ،وشەی(راتب یا راتبە) کە وشە یەکی عەرەبیە واتای چیە بۆچی ئەمە یان داناوە و بەکارھێناوە بۆ داواکردنی نان چنینەوە و کەرە و...ھتد . دەقنە :فەقێکان بەشەو کەسێکی خەڵکی گوندیان لەگەڵ خۆیان دەبرد بۆ کۆکردنەوەی پیتاک(رۆن و شەکر و چای ساوەر و پارە و ...ھتد)بۆ ئازوقەی زستان کۆیان دەکردەوە . شێخ محەمەد شاکەلی ،بزوتنەوەی رۆشنبیری لە گەرمیان ،بانە رۆژ(گۆڤار) ،ژ ( ،)١١تشرینی یەکەم .٢٠٠٤ ئاکۆ عەبدولکەریم شوانی ،شاری سلێمانی ( ،)١٩٣٢ – ١٩١٨چاپخانەی زانست ،سلێمانی.٢٠٠٢ ، موێل والیتی ،سالنامە رسمیسیدر ١٣١١ ،رۆمی ١٣١٢ -ە ،موێلمگبعە سندە باێلمشدر . موێل والیتی ،سالنامە رسمیسیدر ١٣٢٥ ،ھـ . سالنامە والیتی موێل ١٣١٠ە. د .عەلی وەردی ،سروشتی کۆمەڵگای عێراق ،و :بەرزان ئەحمەد ،لە باڵوکراوەکانی خانەی چاپ و باڵوکردنەوەی چوارچرا ،سلێمانی.٢٠٠٥ ، ماوەی خوێندن لە قوتابخانەکانی ڕوشدیە تاکو ھەشتاکانی سەدەی نۆزدەھەم ( )٤ساڵ بوو لە دوایدا بووە ( )٣سالڕ . عبدالرزاق الھاللی ،تاریخ التعلیم فی عهد اإلحتالل البریطانی ،مطبعە المعارف ،بغداد.١٩٧٥ ، ھوگر گاھر توفیق ،دور الێحافە الکوردیە فی تگور الوعی القومی الکوردی ( ،)١٩١٨-١٨٩٨مگبعە وزارە التربیە ،گ،١ اربیل.٢٠٠٤ ، سھیل خورشید عزیز ،صفحات من تاریخ منطقە کفری ،مرکز (تەما)للگباعە والنشر ،السلیمانیە.٢٠٠٢ ، مستەفا نەریمان ،ئەدیبان و نووسەرانی کفری و دەورو پشتی ،نەوشەفەق (گۆڤار) ،مانگانەیەکی رۆشنبیرییە دەزگای شەفەقی رۆشنبیری لە کەرکوک دەری دەکا ،ژ ( ،)٢٢کانوونی دووەمی .٢٠٠٥ ئەحمەد باوەڕ ،چەند الپەڕەیەک لەمێژووی ھاوچەرخی کورد ،زنجیرە کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی.٢٠٠٤ ، جاسم محەمەد ،کەالر لەالدێوە بۆ شار ،لەباڵوکراوەکانی مەکتەبی بیر و ھۆشیاری (ی.ن.ک) ،سلێمانی.٢٠٠٥ ، ئا :عەدنان ،قوتابخانەی شێروانە مێژوویەک پڕ لە سەروەری ،شێروانە(گۆڤار) ،ژ ()٤ی ساڵی .٢٠٠٦ الدلیل العراقی الرسمی لسنە ،١٩٣٦رئیس التحریر :محمود فھمی درویش ،بغداد.١٩٣٦ ، الوقائع العراقیە ،ع ( )٩٨٩السنە التاسعە ،الڕول من حزیران .١٩٣١ عبدالرزاق الحسنی ،تاریخ الوزارات العراقیە ،ج ،٣گباعە ونشر ڕفاق عربیە ،گ ،٧بغداد.١٩٨٨ ، د .وەلید حەمدی ،کوردو کوردستان ،و :موحمەد نوری تۆفیق ،چاپخانەی ئۆفسێتی تیشک ،سلێمانی.١٩٩٩ ، محەمەد رسول ھاوار ،شێخ مەحموودی قارەمان و دەوڵەتەکەی خواروی کورستان ،ب ،٢چاپخانەی بالک روز، لەندەن.١٩٩١ ، ساڵی چوارهم
16
191
فرید اسسرد ،المسالە الکردیە بعد قانون إدارە الدولە العراقیە ،مگبعە مکتبە مدبولی ،گ ،٢القاھرە.٢٠٠٦ ، کوردستانی عێراق لە بەڵگەنامەکانی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیادا ،و :سلمان علی ،بەرگی یەکەم ،بنکەی ژین ،سلێمانی. د.مکرم تاڵەبانی ،شەڕی ئاوباریک بۆچی شکستی ھێنا ؟ ،ڕەنگین (گۆڤار) ،ژ (.١٩٩٤ ،)٦٨ اریک براور ،یھود کردستان ،مگبعە وزارە التربیە ،ڕربیل.٢٠٠٢ ، گۆران ئیبراھیم ساڵح ،کەرکوک لەسەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا ،دەزگای چاپ و پەخشی حەمدی ،سلێمانی.٢٠٠٧ ، عومەر عەلی شەریف ٧٠ ،ناوداری کەرکوک و گەرمیان ،چاپخانەی ئارابخا ،کەرکوک.٢٠٠٧ ، رێبوار ئدریس ،شاعیری پایەبەرزی کورد خەلیل منەوەر ،ھاواری کەرکوک (گۆڤار) ،ژ( ،)٣ئاداری .١٩٩٩ ساڵح ھەالج ،گوڵبژێرێ لە شیعر و شاعیرانی گەرمیان ،چاپخانەی ئارابخا ،کەرکوک.٢٠٠٨ ، مەحمەد ئەحمەد سەعید(کەساس جەباری) ،کەرکوک و بزاڤی شیعری کوردی ،دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی.٢٠٠٨ ، سمکۆ بەھرۆز ،بیلۆگرافیای رۆشنبیران و ناودارانی کەرکوک ،کەرکوک (گۆڤار) ،ژ( ،)٣٤ساڵی نۆیەم ،پایزی .٢٠٠٧ دەستنووسی موخڵسی شاعیر لەالی مامۆستا (ێباح ئارام)ی کوڕی پارێزراوە. دیوانی مینە جاف ،کۆکردنەوە و رێکخستنی مستەفا نەریمان ،مگبعە الجاحڤ ،بغداد.١٩٩٠ ، سامی عەلی وەیسی بەگ دەلۆ ،باخچەی ھەژاران ،چاپخانەی راز ،سلێمانی.٢٠٠٤ ، احمد خواجە ،چیم دی ،ب ،٢چاپخانەی کامەران ،سلێمانی.١٩٦٩ ، رۆژی کوردستان(رۆژنامە) ،ژ( ،)١٤ساڵی یەکەم ،سلێمانی ٨ ،رجب١٣٤١ک٢٤ ،شوبات ١٣٣٨رۆمی. دیاری کوردستان ،ژ( ،)٥مایسی ،١٩٢٥ل ،١١،١٢رەفیق صالح ،دیاری کوردستان ١٩٢٥ـ ،١٩٢٦چاپ و پەخشی سەردەم ،سلێمانی.٢٠٠١ ، سمکۆ بەھرۆز (ئەژی) ،مێژووی گۆڕانە ڕۆشنبیریەکانی ناوچەی کەرکوک ،چاپخانەی شەھید ئازاد ھەورامی ،کەرکوک، .٢٠٠٦ روناکی (ڕۆژنامە) ،ژ( ،)١١شەمە ١٦ی مایس ،١٩٣٦لەھەولێر دەردەچوو .روناکی ،ئامادەکردنی د .کوردستان موکریانی ،چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە ،چ ،١ھەولێر.٢٠٠١ ، بورھان ئیبراھیم رزگاری ،کرکوک لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورددا ،)١٩٦٨ - ١٩٥٨( ،کەرکوک (گۆڤار) ،ژ (،)١٦ ساڵی چوارەم ،بەھاری .٢٠٠٢ مستەفا نەریمان ،پشکۆ یەکەم نووسەرە کە بیرەوەری خۆی دەربارەی شۆڕشی برایم خان تۆمار کردووە ،الحکم الژاتی (ئۆتۆنۆمی)(گۆڤار) ،ژ(.١٩٨٨ ،)٥٩ سەباح ئارام کفری کونترین شاری ناوچەی گەرمیان ،ھاواری کەرکوک(گۆڤار) ،گۆڤارێکی سیاسی و رۆشنبیری گشتییە، ناوەندی رۆشنبیریی کەرکوک دەری دەکات ،ژ( ،)١ھەولێر ،ئەیلولی .١٩٩٨ شێخ محەمەد شاکەلی ،بزوتنەوەی رۆشنبیری لە گەرمیان ،بانە رۆژ(گۆڤار) ،گۆڤارێکی رۆشنبیری گشتیە ،کۆمەڵەی روناکبیری کەرکوک دەریدەکات ،ژ ( ،)١١تشرینی یەکەم .٢٠٠٤ دڵشاد مەحموود عەبدولڕەحمان ،ئیسماعیل حەقی شاوەیس ( ،)١٩٧٦-١٨٩٤چاپخانەی رۆشنبیری ،ھەولێر.٢٠٠٤ ، چاوپێکەتن لە گەڵ د .موکەڕەم تاڵەبانی ،لەدایک بووی ١٩٣٢زەرداو ،لەرۆژی .٢٠٠٩/١/٢ چاوپێکەوتن لەگەڵ سەید ھاشم سەید ئەحمەد ،لەدایک بووی ١٩٣٤کفری ،لە رۆژی .٢٠٠٨/ ١١ /٤ چاوپێکەوتن لەگەڵ تالیب عەبدوڵاڵ سەید محسن ئاغا ،لەدایک بووی ١٩٣٧کفری ،لەرۆژی .٢٠٠٨/١٢/ ٦ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەلی حوسێن سالەح ،لەدایک بووی ،١٩٤٢دانیشتوی کفری ،لەرۆژی .٢٠٠٨/٨/٢٥ چاوپێکەوتن لەگەڵ مامۆستا سالح الدین مەجید عەلی ،لەدایک بووی ١٩٣٤کفری.٢٠٠٨ /١١/ ٣ ، چاوپێکەوتن لەگەڵ فەقێ محەمەد فارس ،لەدایک بووی ()١٩٣٣دانیشتوی کفری ،لەرۆژی .٢٠٠٦/٥/٢٣ چاوپێکەوتن لەگەڵ شێخ محەمە شاکەلی ،لەدایک بووی ١٩٤٤کفری ،لە ڕۆژی .٢٠٠٨ /١١/٧ چاوپێکەوتن لەگەڵ نازم ابراھیم عباس ،لە دایک بووی ١٩٣٠کفری ،لەرۆژی .٢٠٠٨ /١١ /٣ چاوپێکەوتن لەگەڵ محەمەد سەعید حەبیب ،لەدایک بووی ١٩٣١کفری ،لەرۆژی .٢٠٠٩/٢/٧ چاوپێکەوتن لەگەلڕ ئەحمەد محەمەد تۆفیق ،لەدایک بووی ١٩٣٧سەرقەاڵ ،لەرۆژی .٢٠٠٦ / ٣ / ٢٤
ساڵی چوارهم
192
16
ڕەوشی ژیانی کرێکارانی کەرتی تایبەت توێژینەوەیەکی سۆسیۆلۆژییە جوتیار فهریق ساڵی چوارهم
16
193
ساڵی چوارهم
194
16
پێشهكی بێگوومان توێژینەوە لەسەر کرێکاران و ڕەھەندەکانی ژیانیان کارێکی گرنگە ،ڕەنگە پڕ زەحمەتێکی گەورەش بێت ،ھۆکاری قورسی ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ وەالخستن و فەرامۆشکردن لە ڕووی نوسین و توێژینەوەی زانستیی و نەبوونی سەرچاوەی کوردی لەڕووی مێژوویی و کۆمەاڵیەتییەوە ،کە بۆتە ھۆی ئەوەی دەیان کەلێن و درزی گەورە لە نێو مێژوویی نوسراوی ئێمەدا ھەبێت .کرێکاران بەگشتی وەک ھەموو چینەکانی تری کۆمەڵگا خاوەنی ھەست و کەرامەتی ھەموو بەھا مرۆییەکانی خۆیەتی .زیادەڕۆیی نییە گەر بڵێین لە ھەمووان زیاتر عارەقە دەڕێژن و ،لەھەمووان زیاتر ھیاڵک و ماندووترن، بۆیە کەمتر بە ئاگایە لە خەڵک و ،کەمتر دەرفەتی بەدەستھێنانی پلەی کۆمەاڵیەتیی و ئاستەکانی ژیانی ھەیە ،بەاڵم زیاتر لە ماندووبوون و دەرد و ئازار و نەبوونی بێ مافی دەگا و ،حەز بە یارمەتیدانی ھەموو لێقەوماوێک دەکات .تاڵ الی ئەو تاڵتر و شیرین الی ئەو شیرینترە ،حەز بەچاوی کاڵ و لێوی ئاڵ و گۆنای پڕخاڵ دەکات .بۆیە ژیانیان پڕ لە چیرۆکی بێ ھاوتا و داستانی دانسقە و تابلۆی ڕەنگینە ،ھەربۆیە جێگای داخە توێژەری کورد ھەوڵی خێرای نەبێ بۆ گەیشتن بە جەوھەری ئەم چینەی کۆمەڵگا. ئێمە لەم توێژینەوەیەدا ،ھەوڵ دەدەین چەند ڕوویەکی چینی کرێکاران بخەینە ڕوو کە چۆن دابەش بوون لە ئێستاماندا بۆ چەند بەشێک ،بەاڵم ئێمە ھەوڵمانداوە تەنھا کرێکارانی کەرتی تایبەت وەربگرین ،بەھۆی نەبوونی دەرفەتەوە لەم توێژینەوەیەدا بە ناونیشانی (ڕەوشی ژیانی کرێکارانی کەرتی تایبەت) ھەوڵمانداوە بەوردی باسی پەیوەندییەکانی کرێکارانی کەرتی تایبەت بخەینە ڕوو ،ھەروەھا ناساندنی شوناسی کرێکارانی کەرتی تایبەت لە کوردستان و نیشاندانی ڕۆڵی سەندیکاکانی کرێکاران و ئاستی داکۆکی کردنی ئەو ڕێکخراو و سەندیکایانە لە چ ئاستێکدایە .ئەم توێژینەوەیە لە دوو تەوەری سەرەکی پێکھاتووە ،کە تەوەرەی یەکەم الیەنی تیۆریی و تەوەرەی دووەم الیەنی مەیدانیە کە تەوەری یەکەم سێ بەش لەخۆ دەگرێت ،بەشی یەکەمیش دوو باس لەخۆ دەگرێت لەباسی یەکەمدا گرفت و گرنگی و ئامانجی توێژینەوەکە ڕوون کراوەتەوە ،ھەروەھا باسی دووەم چەمک و زاراوەکانی توێژینەوەکە دەستنیشانکراوە، ساڵی چوارهم
16
195
بەشی دووەمی توێژینەوەکە باسی توێژینەوەکانی پێشووتر کراوە کە سێ باس لەخۆ دەگرێت ،باسی یەکەم توێژینەوە کوردییەکان و ،باسی دووەم توێژینەوە عەرەبییەکان و ،باسی سێیەم توێژینەوە بیانیەکان کراوە ،بەشی سێیەمی توێژینەوەکەش ناوەڕۆکی توێژینەوەکە لەخۆدەگرێت کە باس لە گرفتی کرێکارانی کەرتی تایبەت و ،ڕەنگدانەوەی لەنێو بزوتنەوەی کرێکارییدا کراوە. ئێمە دڵنیایین کە ھیچ توێژینەوە و نوسینێک بێ کەموکورتی وە ەڵە نابێت ،ئەم توێژینەوەی ئێمەش بەدەر نییە لە کۆمەڵێک کەموکورتی. بەشی یەکەم :ڕەھەندەکانی توێژینەوە و دیاریکردنی چەمکەکان باسی یەکەم :ڕەھەندکانی توێژینەوەکە یەکەم:گرفتی توێژینەوە: گرفتی توێژینەوە بنەمایەکی گرنگی ھەر توێژینەوەیەکی زانستییە ،کە پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت ،چونکە ھەنگاوەکانی تری توێژینەوەکەی لەسەر بنیاد دەنرێت .گرفتی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە: ڕوونکردنەوەی ڕەوشی ژیانی کرێکارانی کەرتی تایبەت و خستنەڕووی گرفتەکانییان، ھەروەھا شیکردنەوەی پەیوەندییە کۆمەاڵیەتییەکانی کرێکاران و ئەو گۆڕانانەی کە ڕابردوو و ئێستا درووستیان کردووە بۆ ھەلومەرجی کرێکاران. دووەم :گرنگی توێژینەوەکە: گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە لەڕووی تیۆرییەوە دەبێتە ھۆی کەڵەکەکردن و کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر. لەم توێژینەوەیەدا گرنگی ئەو بابەتانە بەشێوازێکی ورد و بابەتییانە خراونەتە ڕوو ،کە پانتاییەکی گەورەی توێژینەوەکەمانی داگیر کردووە ،بەتایبەت ڕەھەندی ژیانی کرێکاران و ئاشناکردنی زیاتری توێژەران و پسپۆڕان بەم چینەی کۆمەڵگا .ئەم توێژینەوەیە گرنگی دەدات بە گەشەکردنی چینێکی کۆمەاڵیەتی کۆمەڵگا ،کە بەپێی خواست و بڕیاری ئەم یان ئەو دەوڵەت تەواو نابێت ،بەڵکو پرۆسێسێکە تایبەتمەندە بەو یاسا بابەتییانەی کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەرێوەی دەبەن و ،ئادەمیزاد بەبێ ئەوەی بەخۆی بزانێت دەوری خۆی لە دروستبوونیدا دەبینێت ،ھەروەھا گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەڕووی پراکتیکییەوە ئەوەیە ،کە ئاماژە دەکات بە ئاکامە کۆمەاڵیەتی و ئابوریی و سیاسیی و پەروەردەییەکانی کرێکارانی کەرتی تایبەت لەسەر کۆمەڵگا کە دەکرێت الیەنی پەیوەندیدار بەبڕیار یان ھەنگاوی پراکتیکی چارەسەریان بکات ،ھەروەھا دەستنیشانکردنی خاسیەتەکانی کرێکارانی کەرتی تایبەت ،پاشان ھەلومەرجی کارکرن و بەراوردکردنی کاتی کرێکارانی کەرتی تایبەت بەکارەکەی و پەیوەندییەکانی کرێکاران بە خاوەنکار و خێزان و...ھتد دەزگاکانی تر دەخاتە ڕوو. ساڵی چوارهم
196
16
سێیەم :ئامانجی توێژینەوەکە: ئامانجی گشتی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە ،کە بەشێوەیەکی کردەیی و میتۆدی شیکردنەوە بۆ شێواز و پیشەی کرێکاران دەخاتە ڕوو ،ھەروەھا کاراکردنی ھزری کۆمەڵناسییانە بۆ واقعی ژیانی کرێکاران. ئامانجەکانی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە: زانینی گرنگترین و کاریگەرترین گرفتەکانی کرێکارانی کەرتی تایبەت چییە؟ ئایا ڕێکخراوێکی کرێکاری کارا لە ھەرێمی کوردستان بوونی ھەیە؟ ئەگەرنییە ،تاچەند کرێکاران بەپێویستی دەزانن؟ ئەگەر ھەیە ،تاچەند داکۆکی لە مافەکانی کرێکاران کردووە؟ ئایا ئەو گۆڕانانەی کە لە پەیوەندییە کۆمەاڵیەتییەکان و ڕەفتارە کولتوورییەکان و سیستمە ئابوریی و کۆمەاڵیەتییەکان ڕوویانداوە تا چەند کاریگەرییان لەسەر کرێکار ھەبووە؟ ئایا کرێکارانی کەرتی تایبەت ،توانییویانە لەم ھەرێمەدا خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ئەو گۆڕانانەی کە بەسەر بونیادی کۆمەاڵیەتییدا ھاتوون؟ باسی دووەم :دیاریکردنی چەمکەکان: لەم باسەدا ھەوڵ دەدەین گرنگترین ئەو چەمکانە بخەینە ڕوو ،کە وەک کلیلێک بۆ چوونە نێو بابەتی توێژینەوەکەمان گرنگە ،کە بەشێوەیەکی ورد دەستنیشان کراون .لە کۆتاییدا پێناسەی کار ڕایی خۆمان بۆ ھەریەکێک لەو چەمکانە کردووە ،بۆ کارئاسانی الیەنی مەیدانی توێژینەوەکە. یەکەم :کرێکار: مەبەست لە کرێکار ئەو کەسەیە کە کارێک داکات بەرامبەر بەکرێیەک ،لەمەشدا پەیوەستە بە کارگێڕی خاوەن کارەوە ،کە خاوەن کاریش بریتییە لە کەسێکی سروشتی یان مەعنەوی کە کرێکار دەخاتە کارەوە بەرامبەر بەکرێ .ھەروەھا بەڕای ئابووریناسان کە پێناسەی کرێکاریان کردووە ،پێیان وایە ،کە کرێکار ئەو فاکتەرەی بەرھەمھێنانە کە ڕەنجی ئاوەزیی و جەستەیی فەراھەم بووە ،بۆ بەرھەمھێنانی کااڵ و خزمەت. زاراوەی کرێکار لەڕووی ئابوریی و کارگێڕی و سیاسییەوە: لەڕووی ئابورییەوە :کرێکار بەیەکێ لە سێ ھۆکارەکانی بەرھەم ھێنان دادەنرێت ،ھاوشانی (زەوی ،سەرمایە و کار ،سەرمایەی مرۆیی).لەڕووی کارگێڕییەوە :کرێکار ھەمیشە وەک کۆمەڵێک کەس تەماشا دەکرێن ،کە بەرامبەر بەکرێ کار دەکەن و ،لەو دەزگایانەی کاری تێدا دەکەن ھیچ پشکێکیان نیە.لەڕووی سیاسییەوە (ئایدیۆلۆگیا) مارکیسیزم :کرێکار ساڵی چوارهم
16
197
وەکو چینێکی بەرھەمھێنی پەراوێزخراو دەناسێنێت ،کە ناچار دەبێت لە کۆمەڵگایەکی سەرمایەداریدا تواناکانی بە کرێ بدات .ھەروەھا بەشێوەیەکی گشتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێناسەی کرێکار بەم شێوازە کراوە :کرێکار جیاوازی نییە لە نێوان ھیچ چینێکی دیاریکراوی ئەو کرێگرتانەی( العامل) بەرامبەر بە دەستمایە کار دەکەن. پێناسەی کارڕایی توێژەر :کرێکار پێکھاتەیەکی مرۆیی کۆمەڵگایە ،ھەلومەرجەکانی کار و ئاستی ژیانێکی ئاشکرای ھەرە نزمیان ھەیە لە چاو زۆرینەی کۆمەڵە خەڵکانی ترەوە. دووەم :کار کار ئەو چااڵکییە ڕێکخراو و ئاراستەکراوانەیە ،کە تاکەکان بۆ بەدیھێنانی کەڵکێک و ڕەخساندنی کااڵ و خزمەت بۆ بەکاربەران بەمەبەستی سوود ،پیادەی دەکەن .ھەروەھا لە یەکێک لە پێناسەکانی دیکەدا بەم شێوازە پێناسەی کار کراوە :کار ئەرکێکی پیرۆزە، کە شەرەف و گرنگی بەشداریکردن لە بونیادنانی کۆمەڵگا و پێشخستنیدا دەیسەپێنێت. پێناسەی کارڕایی توێژەر :کار جۆرە چااڵکیەکی مرۆڤە ،کە زۆرتر لەھەر جۆرە چااڵکیەکی دی لە ژیانی مرۆڤدا دادەنرێت سێیەم :کەرتی تایبەت (خاوەندارێتی تایبەت) سەرجەمی ئەو کارانەن کە تاکەکان بۆ بەدەستھێنانی قازانج و پیادەکردنی چااڵکییەکی ئابوری و بەرھەمھێنانی کەڵکێک یان کااڵ یاخود خزمەت ،کە کەسانی تر بەرامبەر بە بەھایەک بیکڕن ،دایدەمەزرێنن .ھەروەھا لە پێناسەیەکی دیکەدا بۆ کەرتی تایبەت بەم شێوازە خراوەتە ڕوو :دیاردەیەکە لەئەزەلەوە بوونی نەبووە ،بەڵکو لەپەرەسەندنی مێژوودا و لەئەنجامی خاوەندارێتی تاکە کەس یان دەرەبەگایەتی یاخوود خاوەندارێتی کۆمەڵە پیشەگەرییەکانەوە پەیدا بووە. پێناسەی کارڕایی توێژەر :کەرتی تایبەت دیاردەیەکی نێو کۆمەڵگایە ،کە کۆمەڵە کەسێک یاخوود چەند دەستەو گروپێک کاری تێدا دەکەن ،کە بەرژەوەندی تایبەت ئاراستەیان دەکات بەشی دووەم توێژینەوەکانی پێشووتر: باسی یەکەم :توێژینەوە کوردییەکان: توێژینەوەیەک بەناونیشانی (گۆڕانی بوونیادی کۆمەاڵیەتی لە شاری کۆیە)،ئەنجام دراوە. گرنگترین ئاماجەکانی توێژەر لەم توێژینەوەیەدا بریتیین لە :بەدیارخستنی شێوەی پیوەندییە کۆمەاڵیەتییەکان و ڕەفتارە کولتوورییەکان و سروشتی خۆگونجاندنی گۆڕانکارییەکان کە لە سیستمە کۆمەاڵیەتییەکان ڕووی داوە. ھەروەھا ئامانجێکی تری توێژینەوەکە بەدیارخستنی گۆڕانی بونیادی کۆمەاڵیەتی شاری کۆیەیە ،دەربارەی بارودۆخی الیەنی ئیکۆلۆژی و ئابووری ء کۆمەاڵیەتی و سیاسی و ساڵی چوارهم
198
16
ئاینیی. توێژەر لەم توێژینەوەیەدا کۆمەڵگای توێژینەوەکەی بریتیی بووە لە شاری کۆیە (لەھەرێمی کوردستان لە سالێ ( )٢٠١٤ _٢٠١٣بەئەنجامی گەیاندووە .لەڕووی میتۆدیشەوە ،لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی توێژینەوەی ئەنترۆپۆلۆژی سوودی لێوەرگیراوە ،کە پشت بە تیۆری بونیادی ئەرکگەرایی دەبەستێت ،ھەر بۆیە گەلێک جار بەتیۆری ئەنترۆپۆلۆژیای ئەرکگەراییش ناو دەبرێت .لە ڕووی ئامرازەکانی کۆکردنەوەی زانیارییشەوە ،توێژەر پشتی بەستووە بە (شێوازی سەرنجی ڕاستەوخۆ) و (شێوازی سەرنج بەھاوبەشی) و (چاوپێکەوتن) و (ھەواڵدەر) و (بەڵگەنامە و تۆمار و پاشماوە شوێنەوارییەکان). گرنگترین ئەنجامەکانی توێژینەوەکە کە نزیکە لە توێژینەوەکەی ئێمە: یەکەم :سیستمی دابەشکردنی کار و پیشە ،گۆڕانی بەسەرداھاتووە ،بەجۆرێک پێشتر لەسەر بنەمای تەمەن و ڕەگەز بوو ،بەاڵم لە ئێستادا لەسەر بنەمای پسپۆڕییە ،کە ئەمەش گۆڕانکاری ئاستی کرێی بەدووای خۆیدا ھێناوە. ئەو زەوییانەی کە بۆ کشتوکاڵ بەکار دەھاتن ،لەئێستادا بۆ کاری بازرگانی و سەرمایە بەکار دەھێنرێن. دووەم :کاری پیشەی دەستی سەرچاوەیەکی دیکەی داھات بوو ،کە سەرچاوەی ژیان و بژێوی چەندین خێزانی شارەکەی دابینکردبوو ،بەاڵم لەئێستادا ئەم پیشەوەرانە نەماون، چونکە بەشێک لەو کارگانە شوێنی بەرھەمی ھەندێ پیشەی دەستییان گرتووەتەوە، وەک لەکۆندا دروستکرنی لباد باو بوو ،بەاڵم لەئێستادا کارگەی مافوور و ڕستن و چنین ھەیە. سێیەم :شێوازی پەیوەندییە کۆمەاڵیەتییەکانی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگای توێژینەوەکە، لەسەر بەمای ھاوکاری و یارمەتیدان ،بۆ بەرژەوەنییە تایبەتییەکان گۆڕاوە. چوارەم :پەیدابوونی ئامێری کشتوکاڵی نوێ ،کە جێگای ئامێری کۆنی گرتووەتەوە ،کە ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە پەرەسەندن و گەشە و زیادبوونی بەرھەمی کشتوکاڵی. باسی دووەم :توێژینەوە عەرەبییەکان: توێژینەوەی (دلیلە عبادی) بەناونیشانی (ناکۆکییە کۆمەاڵیەتییەکان لەکاردا لەنێوان ماف و پراکتیککردندا_ توێژینەوەیەکی مەیدانییە لەدامەزراوەی سونلغاز ،عنابە.)٢٠٠٤ ، لێرەدا توێژەر باس لە خراپی ڕەوشی ئابووری و کۆمەاڵیەتیی خەڵک دەکات لە (عەنابە) کە ھۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی پەیوەندی کاری ھاوسەنگ لە نێوان کارکەر و خاوەنکار،ھەروەھا لەھەمان کاتدا ،بێ ئاگایی دھوڵەت ڕەوشەکەی ئاڵۆزترکردووە، کە خاوەنکار ئەمەی قۆستووەتەوە لەبەرئەوەی خۆی بەڕیکخراوتر دەزانێت تا الیەنی یەکەم کە کارکەرە لەکارگەکەیدا و ھەوڵ دەدات لەبەرامبەر بێدەنگ نەبوونی کارکەراندا بەرامبەرداواکاری مافەکانیان ،ھێز بەکار بھێنێت. ساڵی چوارهم
16
199
ئەم ڕەوشە گۆڕانی بەسەردا ھاتووە و لەدەستوری واڵتدا یاسای دیاری کراو دانراون بۆ ئەوەی بتوانرێت لە ئاکامەکانی سیستمی سۆشیالیستی لەنێو دامەزراوە ئابورییەکاندا کەم بکرێتەوە ،دواتر ئەو چاکسازییە ئابوورییانە و پێشکەوتنی سیاسی کاریگەرییەکی گەورەی ھەبوو لەسەر دووبارە چاوخشاندنەوە بەڕێکخستنەوەی کەرتی ئابووری و گۆنجاندنی پەوەندییەکانی کار لەگەڵ خەسڵەتە گشتییەکاندا ھاوتا بێت ،وەکچۆن لەکەرتی گشتیدا بوونی ھەیە ،ئەو خەڵەتانەش بریتین لە سەربەخۆیی دامەزراوە و بازرگانی کردن .لەم سەروبەندەداواپێویستی دەکرد. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی وەسفی بەکار ھاتووە ،بۆ شیکردنەوەی دیاردەکان ،ھەروەھا پرسیارنامە وەک ئامرازێکی کۆکردنەوەی زانیاری بەکار ھاتووە ،ھەروەھا چاوپێکەوتنی ئازادیشی بەکار ھێناوە. نمونەیەکی ( ٢٦٧کەس) لەکارگەی (کارەبا و گاز) وەرگرتووە ،بەنمونەیەکی ڕەمەکی ڕێکخراو. ئەو ئەنجامانەی ئەم توێینەوەیە پێی گەشتووە ،بریتین لەمانە: یەکەم :ملماڵنێی کۆمەڵیی ھۆکارێکە بۆ گۆڕینی پەیوەندی نێوان ھێزی کار و سەرمایە، بەو پێیەی ملماڵنێی کۆمەڵیی ڕۆڵێکی ئیجابی ھەیە ،کە خۆی لەفشار خستنە سە ڕخاوەنکار و ھاندانی بۆ گوێڕایەڵی کردنی داواکاری کارکەران و ڕاکێشانی سەرنجی ڕای گشتی. دووەم :ملماڵنێی کۆمەڵیی وەک کردەیەکی کۆمەڵی و وەک شێوازێکی ڕوبەڕوبوونەوەی کرێکاران پێش دانانی یاساکانیش ھەر بوونی ھەبووە ،داواکاری کرێکارانیش ،بریتی بوون لە بەرزکردنەوەی کرێ ،باشترکردنی توانای کڕین ،بەاڵم لەم قۆناغەدا ملماڵنێکان و داواکارییەکان بریتی بوون لە ھێشتنەوەی کرێکاران لەپۆستەکانیان و باشترکردنی کرێی کرێکاران. باسی سێیەم :توێژینەوە بیانییەکان: توێژینەوەیەک بە ناونیشانی (شێوازی ژیانی کرێکارانی کانزا خەڵوزییە بەردییەکان). کورتەی توێژینەوەکە: ڕەوشی تەندروستی کرێکاران تاڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە ھەلومەرجی کار و جۆری پیشەکەیان .کارکردن لەکارگە بەتایبەت کارگەی وەک (وردکردنی بەردی گەورە) مەترسییەکی گەورەیە لەسەر تەندروستی کرێکار ،ئەم توێژینەوەیەی بەئامانجی تاوتوێکردنی کوالێتی ژیانی کرێکارنی کارگەی وردکردنی بەردی گەورە ئەنجام دراوە. میتۆدی توێژینەوەکە: ئەم توێژینەوەی دیراسەیەکی وەسفییە لەساڵی ( )٢٠٠٧ئەنجام دراوە ،کە تیایدا کرێکارنی ئەو کارگەیە لە سێ تونێلی گەورە لە واڵتی (ئێران) کاردەکەن ،سەرقاڵی وردکردنی ساڵی چوارهم
200
16
بەردی گەورەن ،کە فۆرمێکی پرسیار ئامادەکراوە و بەسوودوەرگرتن لە تاقیکردنەوەی ئەزموونی و وەسفی و چاوپێکەوتن زانیارییەکان کۆکراونەتەوە. گریمانەی توێژینەوەکە: گریمانەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە(کواڵێتی ژیانی کرێکارانی کارگەی وردکردنی بەردی گەورە ،کە لەئاستێکی زۆر نزمدایە). ئەو ئەنجامانەی کە لەم توێژینەوەیەدا پێی گەیشتوون ،بریتین لە:بەگوێرەی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەرکەوتووە کە :کەمترین نمرەی کوالێتی ژیان لەڕووی سەاڵمەتی گشتی بەدەست ھاتووە ،لە ڕێگەی پرسیارنامەکەوە دەرکەوتووە ،کە زۆربەی کرێکاران لەسەاڵمەتی تەندروستی سودمەند نەبوون. ئەم توێژینەوەیە وەک و بابەت و گرفتی توێژینەوەکەش زۆر نزیکە لە توێژینەوەکەی ئێمە ،کە ھەردووکیان باس لە ڕەوشی ژیانی کرێکاران و ڕونکردنەوەی ئەو بارودۆخە سەختە دەکەن کە کرێکارانی تیایدا دەژین ،بۆیە دەکرێت لەم توێژینەویەدا سوود لە میتۆد و کەرستەی کۆکردنەوەی زانیاری و ئەو میکانیزمانە وەربگرین کە لەم توێژینەوەیەدابەکارھاتوون .بە تایبەتی ڕەوشی کۆمەاڵیەتی و ڕەوشی کار لە ئێران و لە باشووری کوردستان تا ڕادەیەک نزیکن لەیەکترەوە. بەشی سێیەم( :گرفتی کرێکارنی کەرتی تایبەت و ڕەەنگدانەوەی لەنێو بزوتنەوەی کرێکاریدا) باسی یەکەم :ھەلومەرجی ئیشکردن و جۆری پیشەی کرێکاران بەگشتی: _١ھەلومەرجی ئیشکردن و خاسیەتەکانی کرێکاران. شتێکی سروشتییە گەر بڵێین ،مێژوویی بارودۆخی ئیشکردنی کرێکاران لەعێراق ء کوردستان زۆر نالەبار و پڕ ئێش و ئازار بووبێت ،ڕەوشی کارکردنی کرێکاران لە عێراق بەگشتی خۆی لەخۆیدا ئاوێنەیەکی بێگەردی ڕەوشی دوواکەوتوویی واڵت و نزمی ئاستی گوزەرانی جوتیاران بووە .لەسایەی سیستمی چەوساندنەوەی دەرەبەگایەتیدا ،کەناجاری دەکردن بە ھەموو باروزروفێکی ئیشکردن ڕازی بن ،جا بۆ ڕازیکردنی سەرۆک خێڵەکەیان بووبێت یان ھەڵھاتن بووبێت لە پەیوەندی دەرەبەگایەتی ،یاخود بۆ ئەوە بووبێت، گیروگرفتی ئابوری لەسەرشانیان سووک بکەن. لە کوردستان دەرکەوتنی چینی کرێکار ،وەک دیاردەیەک دواکەوت و ڕوواڵەتی دوواکەوتنی پێوە دیارە ،کە ئەمەش نەک تەنیا لە کوردستان ،بەڵکو لەسەر ئاستی ڕۆژھەاڵتی کوردستانیش ھەستی پێ دەکرێت. لەکوردستان دوو ھۆکار کاریگەری ڕاستەوخۆی ھەبووە بۆ دوواکەوتنی ئەم دیاردەیە: _١ھێزی زۆری پەیوەندی دەرەبەگی و پاشماوەی ژیانی کۆچەری و نیمچە کۆچەری ناو کۆمەڵی کورد بووە. ساڵی چوارهم
16
201
_٢نەبوونی دەربەندێکی سەربەخۆ بوو ،کە کەلوپەلی کوردستان و بەرھەمی ھێنراوی پیشەسازی ئەوروپای تێدا کۆببێتەوە ،کە پێویستی بە ژمارەیەکی زۆری کرێکار و چەند کۆمپانیایەک بێت. چینی کرێکار کۆمەڵێک پێوەر و خاسیەت لە خۆ دەگرێت ،تاکو لەڕێگەیەوە بناسرێتەوە، کە ڕەنگە کارکردن گرنگترین خاسیەت بێت بۆ ناسینەوەی کرێکار. کارکردنیش مافێکە بۆ ھەموو کەسێک ،کە توانای کارکردنی ھەبێت بەپێی چەند مەرج و دەرفەتێکی یەکسان ،بۆ ھەموو ھاواڵتییان بەبێ جیاوازی کارکردن لەسەر نەمای ڕەگەز ،ئەتنی ،زمان ،ئایین .لەئەنجامیشدا ھەموو ھاواڵتییەک دەرفەتی بۆ دەڕەخسێت بۆ مەشقکردن لەسەر چااڵکییە پیشەییەکان ،بەپێی ئەو سنورانەی دەوڵەت دایان دەنێت بۆ جۆر و قەبارەی کار لەھەر کەرتێکدا. لێرەدا ئەوە ڕوون دەبێتەوە ،کە ئەوەی کەسێک دەکات بەکرێکار ،تەنیا ئەنجامدانی کارێک نییە ،بەڵکو لە بەرامبەریشدا کرێیەک مسۆگەر دەکات ،کە بەس بێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە بنەڕەتییەکانی خەرجی خۆیی و خێزانەکەی. بەجێھێشتنی قۆناغی دەرەبەگایەتی و کشتوکاڵی ،خاڵێکی گرنگی دیکەیە لە خاسیەتەکانی کرێکاران کە کرێکار جیا دەکاتەوە لە جوتیار ،لێرەدا تەنیا ئەوە بەس نییە بۆ ناسینی ئەم چینە تەنیا کرێ و حەق دست لەبەرچاو بگرین ،بەڵکو دەبێت بەشێوازێکی کۆمەڵناسییانە خوێندنەوەیەکی وورد سەبارەت بەم چینە کۆمەاڵیەتییەی کۆمەڵگا بخەینە ڕوو ،چونکە لەگەڵ ئەوەی کرێکارچینێکی کۆمەاڵیەتی کۆمەڵگایە، لەھەمان کاتدا دیاردەیەکی کۆمەاڵیەتیشە لەناو کۆمەڵگادا .ھەستنەکردنی جوتیار بە واقعی چینایەتی و پابەند بوونی بە نەریتی عەشایەری و خێڵەکی و دابەش بوونی پیشەیی اڵدێ بوون ،ھەروەھا اڵوازی لەتەک ئامرازی ماشێنی نوێ و تەکنیکدا ،ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کەجوتیار بە بەراورد بە چینی کرێکار سەر بە دوو چینی جیاوازن . _٢جۆری پیشەو شێوازی کاری کرێکاران بەگشتی: گۆڕینی پیشەو شێوازی کارکردن لەنێو کرێکاران و کرێکارانی کەرتی تایبەت بەگشتی، مێژوویەکی دوورودرێژی لەخۆ گرتووە ،تاکو بەم شێوەی ئێستا گەیشتووە. لە سەردەمی دەرەبەگایەتیدا ،شارەکان بچووک و لێکدی دوور بوون و ژمارەیەکی ئەوتۆ نەبوون ،لەگەڵ ئەوەشدا ناوەندی بەرھەمھێنانی کارەدەستییەکان بوون ،ھەرچەندە گەلێک لەو بەرھەمانە لە اڵدێکانیشدا دروست دەکران ،بەاڵم دەستکارانی نێو شارەکان ھاوبەشییەکی فراوانیان دەکرد لە بەرھەمھێنانی (ئاسن ،مس ،زیو ،ئاڵتوون ،بێسنە، کاڵوەی سەر ،پێاڵو ،سەبەتە ،نان و نانەواخانە) ...ھتد. ھەر لەو سەردەمەشدا لەنێو شارەکاندا ،دەستکارەکان ڕێک و پێک بوون و لەنێو خۆیاندا کۆمەڵەی تایبەتییان پێکەوە نابوو ،وەکو (ھەاڵج ،چەخماءساز ،ئاسنگەری ،زێڕینگەری، ساڵی چوارهم
202
16
بەرھەمھێنەری بیرە) ...ھتد. ئەم جۆرە کار و پیشانەش ،لەنێو دووکانی بچووکدا و وەستایەک و چەند شاگردێک سازیان دەدا ،بۆیە وەستاکان ھەوڵی ئەوەیان دەدا ،کە شێوازی کار بەرەو پیشەسازی ئاراستە بکەن ،ئەمەش بەھۆی ئەوەی وەستاکان کەرەستەی خاویان دەکڕی و پاش پیشەسازی کردنی وەک کااڵیەکی ئامادەکراو دەیان فرۆشت. گەر لەڕووانگەی کرێکارەوە تەماشای مامەڵەی سەرمایەدار وکرێکار بکەین ،ڕووخسارە وەبەرھێنانەکەی ئاشکرا دەبێت .کرێکار دەبێت ھێزی کارەکەی بفرۆشێت بۆ ئەوەی نەمرێت .ھەڵبەتە ئەوەش ڕاستە کە سەرمایەدار مووچەیەکی ویژدانی و دادپەروەرانە بەکرێکار دەبەخشێت ،واتە مووچەیەک کە لەگەڵ کارەکەیدا یەکسانە. کرێکار لەبەرامبەر ئەم مووچەو دەست حەقەدا ،دەبێت ئەو ماوە زەمەنییەی کە لەسەری ڕێک کەوتوون ،کار بۆ سەرمایەدارەکە بکات ،بەاڵم ئەگەر بەھایەکی زیاتر لە بەھای ئەو مووچەیەی کە وەریدەگرێت ،بۆ سەرمایەدارەکە دروست بکات ،ئەوسا چی؟ ئەم «جیاوازییە» یان وەک مارکس دەڵێت :وەبەرھێنان سەرچاوەی سوودە. بۆیە گەر بڕوانین لەشێوازی گوزەرانی کرێکاران لە ئێستادا ،درێژکراوەی ھەمان قۆناغە کە لەڕابردوودا تێپەڕبووە پێیدا ،بەاڵم ئەوەی کە مایەیە وەستان و ھەڵوێستە وەرگرتنە لەسەری ،نەبوونی گەشەکردن و گۆڕانە لەنێوان کولتووری مەعنەوەی ئەم چینەدا. گوزەرانی کرێکاران لەنێو کەرتی تایبەت و کارخانە و مۆڵ و ھەموو ئەو جێگایانەی کە کاری تێدا دەکەن ،ھەمان گوزەرانە کە لە ڕابردوودا بوونی ھەبووە ،بەاڵم لەئێستادا بەشێوازێکی دی. کارڵ مارکس پێی وایە چینی کرێکار لە گروپێکی کۆمەاڵیەتی تایبەت و دیاریکراو پێک دێت ،سەرباری ئەمە چینی کرێکار الی ئەو گوزارشت لە ستەمێک دەکات کە گەلێک ستەمی دیکە بەدووای خۆیدا دێنێت ،ھەروەھا بەدیدی مارکس چینی کرێکار نەزمێکی کۆمەاڵیەتی دەخوڵقێنێت ،کە لەسەر بنەمای کریێی بەردەوام و بێدەنگبوونی ئەم چینەوەیەی کۆی باڵەخانەی بەرزی کۆمەڵگا بونیاد دەنرێت .سەرباری ئەمانە نابێتە خاوەنی ھیچ بوژاندنەوەیەیکی ڕاستەقینەی ئەم نەزمە ،ھیچ کەسێک مرۆڤایەتی بەشێوەیکی تەواوەتی ناناسێتەوە ،ئەم چینە ھەم چەرخی کۆمەڵگا دەسوڕێنێت و ھەم خاوەندرێتییەکەشی لێ دەسەنرێتەوە ،ھەم تایبەتییە و ھەم گشتی ،بەشی پێویست و تەواوکەری کۆمەڵگای مەدەنییە و سەرباری ئەمە بەمانایەک ،ھیچە. ھەر لەڕووانگەی کارڵ مارکسەوە ،سیستمی چینایەتی ئەنجامی ڕاستەوخۆی دابەش بوونی کارە .ئەو سیستمەی کە کرێکاری بێبەش کرد لە بەرھەمی کارەکەی و کردی بە کۆیلەی حەق دەست ،ھەروەھا لەاڵیەکی دییەوە ،سیستمی بەرھەمھێنانی پیشەساسی کرێکاری کرد بە بوونەوەرێکی بێ دەسەاڵت ،کە لەبەرامبەردا دەسەاڵت کەوتە دەست ساماندارەکان ،واتە ئەو کەسانەی کە دەوڵەتیان پێک دەھێنا. ساڵی چوارهم
16
203
گەربەووردی سەرنجی ئەو نوسراوانە بدەین ،ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە چینی کرێکار ھێزێکی بزوێنەری گەورەیە لە کۆمەڵگادا و کاریگەری ڕاستەوخۆی ھەیە لەسەر ھەموو پەیوەندییەکانی بەرھەمھێنان و درووستکردنی بزاوتی کۆمەاڵیەتی و بونیادنانی ھەرجۆرە چااڵکییەک کە کۆمەڵگا ئاراستەی دەکات ،ھەروەھا ئەوەمان اڵ ڕوون دەبێتەوە ،کە دروست بوونی گۆڕانی کۆمەاڵیەتی بەبێ ئەم چینە ،ئامانجی خۆی لەدەست دەدات و بگرە درووست بوونی کارێکی زەحمەتە .ھەر بۆیە ھەلو مەرجی ژیانی کرێکارانی ئەوروپی، بەتابەت (بەریتانیا) لەنیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەھەم پشتیوانی لەتیۆرەکەی مارکس دەکرد. ھەر بۆیە ئێمەی توێژەر زۆر گرنگە لەم توێژینەوەیەدا بەوردی لەم دێڕانە بڕوانین و بەشێوازێکی بابەتییانە لەڕوی کۆمەڵناسییەوە ،پەیوەندییەکانی کرێکار لە ھەر یەک لە پەیوەندی کرێکار و خاوەنکار ،پەیوەستی کرێکار و حەقدەست ،پەیوەندی کرێکار وکات ...ھتد ،ڕوون بکەینەوە. ڕەھەندەکانی ژیانی کرێکاران گەلێک فراوانە ،بەاڵم ئێمە ھەوڵمانداوە تیشک بخەینە سەر گرنگترینیان .کرێیەکی ڕەوا بەرامبەر ،ڕۆژگارێکی ڕەوا ! ئاخۆ کرێیەکی ڕەوا چییە؟ ئەی ڕۆژگارێکی ڕەوا چییە؟ ئەی ئەو یاسایانەی کە کۆمەڵگای نوێ لەسەریان دروست دەبێت و گەشە دەسێنێت ،چۆن ئەو دووانە دیاری دەکەن؟ بۆ وەاڵمدانەوەی ئەم پرسیارانە ،دەبێت بگەڕێینەوە بۆ زانستی ڕەوشت ناسی (علم االخالق) یان بۆ مافناسی (علم الحقوق) ،نەک بۆ ھیچ ھەست و سۆزێکی مرۆییانە ،یان بەزەیی پێدا ھاتنەوە ،یان دادگەری ،چونکە ئەوەی ڕەوشت بەڕەوای دەزانێت ،تەنانەت ئەوەی کە ماف بەڕەوای دەزانێت ،دەشێت بەپێوەری کۆمەاڵیەتی زۆر لە ئەقڵەوە دوور بێت. گرنگە لەم توێژینەوەیەدا ئەوە بزانین کە کرێ چ مانایەک دەبەخشێت ،بەشێوەیەکی پووخت لەڕێی یاساییەوە؟ ئێمە دەزانین کە کرێ بریتییە لەو مافەی کە کرێکار لەسەر خاوەن کار ھەیەتی ،بەرامبەر بە کارێک کە ئەنجامی دەدات ،ئەو مافەش لەڕووی دەست بەکاربوونییەوە دەست پێ دەکات. باسی دووەم :سەرھەڵدانی چینی کرێکار وەک ھێزێکی کۆمەاڵیەتی کاریگەر: کرێکار وەک بزاوتێکی سیاسی ڕەنگە کار بکاتە سەر ڕادەی بەستراوەیی دەوڵەت بەچینی سەرمایەدارەوە. کرێکار وەک بزاوتێکی کۆمەاڵیەتی و شۆڕشگێڕی لەکۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکانەوە سەری ھەڵداوە .کرێکار بەدەر لەوەزیفەی وەک کرێگرتەیەک لە کۆمەڵگادا دەبکەوێت ،دەتوانێت وەک بزوتنەوەیەکی کۆمەاڵیەتیش دەربکەوێت ،ڕۆڵێکی گرنگی ھەبێت لە دروستکردنی گۆڕانی کۆمەاڵیەتی. لەکۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکاندا کاریگەری سیاسی بزوتنەوەی چینی کرێکار لەکۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەم ئاشکرا بوو ،زێدەبوونی ڕۆڵی سیاسی چینی کرێکار ،لەو کۆمەڵگایانەدا دەرئەنجامی ھەناوی مافی دەنگی سیاسی و سەرھەڵدانی یەکێتییە کرێکاییەکان و ساڵی چوارهم
204
16
حیزبەکانی چینەکانی خوارو بوو. بۆ تێگەیشتنی زیاتر لەسەر ئەم دیوەی کرێکار ،وەک بزوتنەوەیەکی کۆمەاڵیەتی کاریگەر ،گرنگە ئاوڕێک لەنووسینەکانی گەورە کۆمەڵناسی ئەڵمانی (کارڵ مارکس) بدەینەوە. کارڵ مارکس بەگرنگترین زاناکانی کۆمەڵناسی ئابوری ئەڵمانی دادەنرێت ،کە زۆری بەخشییە گەشەکردن و گەاڵڵەکردنی کۆمەڵناسی ئابوری و کردنی بەزانستێک کە ڕواڵەت و شێواز و میتۆد و ئامانجی ڕوونی دەبێت. لۆجیکی شۆڕشی کرێکاران و دەرکەوتنیان وەک بزووتنەوەیەکی کۆمەاڵیەتی الی مارکس، ڕەنگە بگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە لەفەرەنسا ژیاوە و نوسیویەتی. مارکس لەماوەی نیشتەجێبوونی لەپاریس ( )١٨٤٥ -١٨٤٣گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە چینی کرێکار لەچاخی سەرمایەداری مۆدێرندا ،دەبێتە ھۆکاری شۆڕش ،ھەروەھا ئەو پێی وابوو کە ئەم شۆڕشە گۆڕانی مەزنی مێژوویی دەبێت. شۆڕشی کۆمۆنیستیش کە دەبێتە دووا قۆناغ لە زنجیرەی شۆڕشە کۆمەاڵیەتییەکان. کرێکار یەکەمین چینە لەمێژوودا ،کەنوێنەری ڕاستەقینەی بەرژەوەندی کۆی مرۆڤەکانە. ملماڵنێی نێوان چینی کرێکار و خاوەنکار ،لەسەر چارەنووسی کۆتایی مرۆڤ نوسراوە. ھەروەھا مارکس لەو باوەڕەدا بوو ،کە چینی کۆمەاڵیەتی لەسەر ڕێکخستنی بەرھەمھێنان بونیاد نراوە .سیستمی ئابوری سەرمایەداری دەسەاڵتی دا بەو کەسانەی کە ماڵ و سامانیان لەبەردەستدابوو ،ھەروەھا ئەمانە خاوەنی ھۆیەکانی بەرھەمھێنانن و سوودیان لەمانەوەردەگرت ،لەبەرامبەردا ئەو کەسانەی کە ماڵ و سامانیان نەبوو ،ھەروەھا دەسەاڵتیشیان نەبوو ،لەم کاتەدا کرێکار تەنیا دەیتوانی ھێزی کاری خۆی بەخاوەن کار بفرۆشێت .بۆیە بە بڕوای مارکس ،ئەم دوو گرووپە بەردەوام لەگەڵ یەکدا لەملماڵنێدا بوون .مارکس لەڕێگەی لێکۆڵینەوی مێژووییەوە ،بەو دەرئەنجامەش گەیشت کە ئەم جۆرە ملماڵنێیە حاشا ھەڵنەگرەو سەرئەنجام سەردەکێشێت بۆ شۆڕش و گەڕانەوە بۆ دیموکراسییەتی ڕاستەقینە .شۆڕشەکۆمەاڵیەتییەکان پێداویستییەکی مێژوویین و ڕەگ و ڕیشەیان بەژیانی ئابوری کۆمەڵگادا ڕۆچووە ،چاوگی شۆڕشە کۆمەاڵیەتییەکانیش بریتییە لە :ناکۆکی نێوان ھێزە نوێیە بەرھەمھێنەرەکان و پەیوەندییە کۆنەکانی بەرھەمھێنان. تەوەرەی دووەم :الیەنی مەیدانی توێژینەوەکە بەشی چوارەم :چوارچێوەی تیۆرییە کارڕاییە مەیدانییەکانی توێژینەوەکە. یەکەم :کۆمەڵگای توێژینەوەکە و ھەڵبژاردنی نموونە -١کۆمەڵگای توێژینەوەکە: کۆمەڵگای توێژینەوە بریتییە لە کۆمەڵە تاکێک ،ڕوداوێک ،شتگەلێک ،چەند شوێنێک ،کە تایبەتمەندییەک یان زیاتری ھەیە ،ھاواڵتیانی واڵتێک لە زەمەنێکی تایبەتدا ،قوتابیانی کۆلێژێک یان قۆناغێکی خوێندن ،بەشداربوانی ھێڵێکی تەلەفۆن ،ئەوانەی تەمەنێکی ساڵی چوارهم
16
205
تایبەتییان ھەیە ،بینەرانی فیلمێک ،بابەتەکانی مانگی ڕابردووی ڕۆژنامەیەک ،کۆمەڵگای توێژینەوە پێکدە ھێنن. کەواتە :کۆمەڵگای توێژینەوە لەم توێژینەوەیە بریتییە لە کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە. -٢ھەڵبژاردنی نموونە نموونە بریتییە لە بەشێک لە کۆمەڵگای سەرەکی توێژینەوەکە ،کە بە پێی ڕێساو یاسایی زانستی دیاریدەکرێت بۆئەوەی بە شێوەیەکی ڕاست نوێنەرایەتی کۆمەڵکای توێژینەوەکە بکات. نموونەی ئەم توێژینەوەیەش بریتییە لە کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە ،کە پێکھاتووەلە ( )٦٠یەکە ،دابەش دەکەین بەسەر ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ. دووەم :میتۆدەکانی توێژینەوە و بوارەکانی. یەکەم :میتۆدەکانی توێژینەوەکە لەزاراوەی زانتیدا واتە :ئەو ڕێگایەی کە مرۆڤ لە دوای تێکۆشان وماندوو بوونی پێی دەگاتە ڕاستی ،لە ڕێگای بەکارھێنانی کۆمەڵێک بنەما و پڕەنسیپی گشتییەوە بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی خوازراوە. لەبارەی میتۆدی بەکارھاتوو لە م توێژینەوە یەدا پشتمان بە ستووە بە میتۆدی ڕووپێوی کۆمەاڵیەتی لە ڕێگای نممونەی وێژینەوە بۆگەیشتن بەو ئامانجانەی کە مە بە ستمانە. دووەم :بوارەکانی توێژینەوە یەکێک لە مەرجەکانی ھەر لێکۆڵینەوەیەکی زانستی دیاریکردنی سنووری لێکۆڵینەوەکەیەتی، بە تایبەتی لە لێکۆڵینەوە کۆمەاڵیەتییەکاندا ھەر سێ سنووری (شوێنی ،مرۆیی ،کاتی) دەبێت چوارچێوەیان دیاری بکرێت ھەتا دەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە شایەنی گشتاندن بێت و ئاڕاستەکانی لێکۆڵینەوەکە و ھەنگاوە میتۆدییەکانیش دیاریکراوبن ،بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە بوارەکانی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە: ڕ-بواری شوێنی :بواری شوێنی ئەم توێژینەوەیە بەشێک لە کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە لە خۆ دەگرێت. ب-بواری مرۆیی :کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە بە ھەردوو ڕەگەزەوە کە بە شێوەی ھەڕەمەکی سادە وەرگیراوە. ج-بواری کاتی :بەھۆی بەکارھێنانی فۆڕمی ڕاپرسی و دیمانە و چاوپێکەوتن لەالیەنی مەیدانی توێژینەوەکە بۆکۆکردنەوەی زانیاری و شیکردنەوەی ئەنجامەکانی لە بەرواری ( ٢٠١٦-٤ -٢٠تاوەکو .)٢٠١٦ -٥ -١٩ سێیەم :ئامرازەکانی کۆکردنەوەی زانیاری و کەرستە ئامارییە بەکار ھاتووەکان -١ئامرازەکانی کۆکردنەوەی زانیاری ساڵی چوارهم
206
16
فۆڕمی ڕاپرسی :یە کێکە لە ئامڕازەکانی کۆکردنەوەی زانیاری لە توێژینەوە کۆمەاڵیەتییەکاندا کە زۆربە کاردێت ،بریتییە لە کۆمەڵە پرسیارێک کە لەسەربنچینەی ئامانجەکانی توێژینەوە بە پێی ڕەچاوکردنی پێوەرو بنەمای دیاریکراو دادەڕێژرێت، ئامانج لە پرسیارنامە وەرگرتنی زانیارییە لە بارەی بابەتی توێژینەوە لە کە سێک، ڕووداوێک ،یاخوود دیاردەیەکی لە بەرچاو گیراو بۆداڕشتنی پرسیارنامەیەکی متمانە پێکراو پێویستە چەند خاڵێک لەبەرچاو بگیرێت لەوانە ئامانجی توێژینەوەکە ،ڕاشکاوی پرسیارەکان و ژمارە یان بایەخان بە پاڵنەرو ھاندەرەکان وتایبەتمەندی و ھەلومەرجی وەاڵمەکە .پرسیارنامەکەی ئێمە لە ( )٣٤پرسیار پێکھاتبوو کەلە پاشکۆی توێژینەوەکە دا خراوەتە ڕوو ،لەوانەش ( )٦پرسیاری گشتین بۆوەسفکردنی تایبەتمەندییەکانی ئەندامانی نموونەکە دانراون و ( )٢٨پرسیاریش تایبەتە بۆ دەرخستنی ئامانجی لێکۆڵینەوەکە وگریمانەکانی ،وەھەروەھا پاش ھەڵسەنگاندنی لەالیەن کۆمەڵێک مامۆستای بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی ئاداب زانکۆی سەاڵحەددین -٢کەرەستە ئامارییە بەکارھاتووەکان:بەمەبەستی ڕا ڤە کردنی داتا بەدەستھاتووەکانی الیەنی مەیدانی توێژینەوەکە بەشێوەیەکی زانستی پێویستمان بە بەکارھێنانی ئامڕازە ئامارییەکان ھەیە ئەو ئامڕازانەی لەم توێژینەوەیەدا بەکارمان ھێناوە بریتیین لە: -١ڕێژەی سەدی= (بەش)/گشت×.١٠ کۆتایی :ئاستەنگ وئەنجام و ڕاسپاردەو پێشنیارەکانی توێژینەوەکە: یەکەم :ئاستەنگەکانی توێژینەوەکە بێگومان لەھەر توێژینەوەیەکدا توێژەر ڕوبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگ و بەربەست دەبێتەوە کە ھەندێک جار توێژەر دەبێت زۆر بەوریاییەوە ئەم ئاستەنگانە تێپەڕێنێ، چونکە دەبێتە ھۆی ونکردنی ئامانجی توێژینەوەکەی توێژ. ئاستەنگی ئەم توێژینەوەیە بریتی بوو لە نەبوونی ھەماھەنگی و ھاوکاری الیەنی دەسەاڵتدار کە بتوانن پشتگیری تەواوی توێژەر بکەن لە الیەنی مەیدانی توێژینەوەکەی ،ھەروەھا نەبوونی پەیوەندیەکی بەھێز لە نێوان دەسەاڵتی زانکۆی سەاڵحەدین لەگەڵ بەڕێوبەرو ستافی ڕێکخراوەیی سەرجەم کەرتە تایبەتەکاندا،چونکە ھەر پشت گیرییەکی یاسایی کە توێژەر بۆی دەکرێت لە نێو کەرتە تایبەتەکاندا ،وەک میزاجێکی تاکەکەسی ھەماھەنگ دەبن لە گەڵیدا،سەرەڕای ئەمەش توێژەر ناتوانێت لە نێو الیەنی مەیدانی توێژینەوەکەیدا پشت بە ھەریەک لە کەرستەکانی کۆکردنەوەی زانیاری وەک (دیمانە و چاوپێکەوتن و تێبینی کردن و بینینی شوێنی کار )ببەستێت.ئاستەنگێکی دی توێژینەوەکە بریتی بوو لە ھاوکاری نەکردنی سەرجەم ئەو دەزگاو سەندیکایانەی کەپەیوەندیان بە بابەت و کۆمەڵگەی توێژینەوەکەی ئێمە وە ھەبوو.
ساڵی چوارهم
16
207
دووەم :ئەنجامی توێژینەوەکە. ١ـ لەم توێژینەوەیەدا گەیشتین بەو ئەنجامەی کەوا ڕێکخراوێکی کرێکاریی کارا نییە، بۆئەوەی بتوانێت داکۆکی لە مافی کرێکاران بکات ،بۆیە کرێکار بوونی ئەم ڕیکخراوە بە پێویست نازانن. ٢ـ لەم توێژینەوەیە ئەوەمان بۆدەرکەوت کە شێوازی کارکردن و جۆری پیشەی کرێکاران گۆڕانی بەسەرداھاتووە بەبەراوورد بە ڕابردوو ،ئەو گۆڕانکاریانەش لەڕووی کاتی کارکردنی کرێکاران و جلوبەرگی جیاواز ،کەجیایان بکاتەوە لەخەڵکی ئاسایی و ھەروەھا دیاریکردنی کاتی نان خواردن و دابینکردنی نانخواردن بۆ کرێکاران و ئاستی موچەکانیان و ڕەچاوکردنی قۆناغی تەمەنیان و دابینکردنی شوێنی نیشتە جێبوون و ھەروەھا کارکردنیان وەک خزمەت لە ئایندەدا بۆ ھەژمار بکرێت. ٣ـ ئەنجامێکی تری توێژینەوە ئەوە بوو کە بۆمان دەرکەوت ئاستی خوێندەواری و وشیاری کرێکارانی کەرتی تایبەت گۆڕانیان بەسەر داھاتووە بە بەراورد بە ڕابردوو ،کە ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر شێوازی پەیوەندییە کۆمەاڵیەتی و ئابوریەکان کردووە. ٤ـ ئەنجامی توێژینەوەکەمان ڕوونی کردەوە کە ھاوردەکردن و ھێنانی کرێکارانی بیانی بۆ نێوکەرتە تایبەتەکان کاریگەری نەرێنی ھەبووە لەسەر کرێکارانی نێوخۆیی لە ڕووی لە دەستدانی متمانەی کارکردن و ئاستی درێژکردنەوەی کاتی کرێکاران. سێیەم :پێشنیار و ڕاسپاردەکانی توێژینەوەکە.: ١ـ پێویستە توێژەرانی پاش خۆمان گرنگی زیاتر بدەن بە توێژینەوەی زانستی بەرامبەر بەم چینە فەرامۆشکراوەی کۆمەڵگا کە سەرچاوەی سەرھەڵدانی ھەندێک دیاردەی کۆمەاڵیەتی نوێیە بۆ کۆمەڵگا. ٢ـ پێشنیاردەکەین بۆ الیەنی پەیوەندیدار کە ئاوڕێکی بەرپرسیارانە لە مافەکانی کرێکارانی کەرتی تایبەت بداتەوەو ڕێو شوێنی یاسایی بگرێتە بەربەرامبەر بەو ھەنگاوانەی کە خاوەن کەرتە تایبەتەکان ناویانە بۆ چەوساندنەوەی مافەسەرەتاییەکانی چینی کرێکاران لە نێو کارگەکاندا. ٤ـ ھەولدان بۆ باشترکردنی گوزەرانی کرێکارانی کەرتی تایبەت و دابینکردنی شوێنی نیشتە جێبوون و ھاوسەنگ کردنی بڕی موچەیان بەرامبەر بەو کارەی کە ڕۆژانە ئەنجامی دەدەن بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان. ٥ـ پێشنیاردەکەین بۆ الیەنی پەیوەندیدار کەوا ھەڵسێت بە کاراکردنی ھەموو ئەو ڕێکخراو سەندیکایانەی کە داکۆکی لە مافی کرێکاران دەکەن و دروستکردنی لێژنەی یاسایی بۆ ڕێگرتن لە ھەر شێوازێکی ناڕەواو نامرۆیانە کە دەرھەق بە کرێکاران ئەنجام دەدرێت لە نێو کارگەکاندا. ٦ـ ھەوڵدان بۆ ڕەچاو کردنی ئاستی شارەزایی کرێکاران و ھەلی کارکردن بە گوێرەی شارەزاییان لە نێو کارگەکاندا.. ساڵی چوارهم
208
16
٧ـ ھەوڵدان بۆ دیاری کردنی پشووی مانگانەی کرێکارەکان لە نێو کەرتە تایبەتەکاندا، ھەروەھا دیاری کردنی پشوو لەکاتی بۆنە نەتەوەیی و ئاینییەکان،ھەروەھا ھەژمار کردنی ئەو پشووانە بۆ کرێکاران،چونکە نەبونی ئەم پشووانە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر الیەنی دەروونی و جەستەیی و کۆمەاڵیەتی کرێکار ھەیە.. ٨ـ کارا کردنی خولی ڕاھێنانی زیاتر بە مەبەستی باشتر کردنی ئاستی شارەزایی کرێکاران،ھەروەھا ڕێخستنی گەشتی تایبەت بۆیان.
لیستی سەرچاوەکان
-١یاسای کاری سەندیکای کرێکاران ،ژ ،٧١.و.ئیبراھیم علی موراد ،چاپخانەی ڕۆشنبیری،چاپی یەکەم،سالی،٢٠١٠ماددەی.٤١ -٢حسین بەشیریە ،کۆمەڵناسی سیاسی،و.ناسر ئیباھیم زادە ،چاپخانەی موکریان ،چاپی یەکەم ھەولێر.٢٠٠٩، -٣د.ئیحسان محمد حسن ،کۆمەڵناسی ئابووری ،و.فەیسەل علی ،چاپخانەی پەنجەرە_تاران ،چاپی یەکەم،ساڵی .٢٠١٥ -٤ڤ.پۆستێنیک و یاخۆن_ڤ پۆستێنیک سیزگین ،فەلسەفەی مارکسیزم ،و.جەاڵل دەاڵغ ،چاپخانەی جەمال عیرفان،سلێمانی ،چاپی سێیەم ،ساڵی .٢٠٠٧ -٥مەجزووب ،تەاڵل ،ڕێبازی لێکۆڵینەوەو ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەکی تیۆری وپڕاکتیکی ،و:مەریوان عەبدول ،چاپی یەکەم ٢٠٠٧دەزگای توێژینەوەو باڵوکردنەوەی موکریانی. -٦منوچھرموحسنی،دەروازەکانی کۆمەڵناسی،و:ڕێبوارسیوەیلی وئەوانی تر،چاپی سێیەم،چاپخانەی دەزگای ئاراس، ھەولێر.٢٠٠٧، -٧یاسای کاری سەندیکای کرێکاران ،و.ئیبراھیم علی موراد،چاپخانەی ڕۆشنبیری،چاپی یەکەم،ساڵی٢٠١٠ -٨د .سوعاد نائف برنوتی ،کار تایبەتمەندی وەزیفە کارگێریەکان ،و.کۆسرەت محمد ،چاپی یەکەم ،چاپخانەی نارین، ساڵ .٢٠١٤ -٩بیری نوی ،گۆڤارێکی(فکری سیاسی) وەرزییە ،ناوەندی ڕۆشنبیری بیری نوێی حیزبی شیوعی کوردستان دەری دەکات ،ژ،٣٥چاپخانەی وەزارەتی کشتوکاڵ ،ھەولێر ،ساڵی. -١٠یاسای کاری سەندیکای کرێکاران ،و.ئیبراھیم علی موراد ،ژ٧١.ساڵی ،١٩٨٧چاپخانەی ڕۆشنبیری ،چای یەکەم،ساڵی .٢٠١٠ -١١ملماڵنیی تێکەیشتن ،ئازاد حەسیب قەرەداغی ،چاپخانەی ھەواڵ ،چای یەکەم ،سلیمانی،سالی.٢٠٠٣ -١٢د.کەمال مەزھەر ،دروست بوون و سەرەتای بزوتنەوەی چینی کرێکارانی عێراق ،و.د.فوئاد مجید میسری، چاپخانەی(دار الشۆن الپقافیە العامە).١٩٨٦ ، -١٣لویس کۆزەر_ستڤ سیدمەن ،سۆسیۆلۆژیای کارل مارکس ،و.حەمە قادر ،چاپی یەکەم،چاپخانەی سەردەم سلێمانی،ساڵی.٢٠١٥ -١٤تێری ئیگلیتۆن،بۆچی مارکس لەسەر ھەق بوو ،و.پێشرەو محمد ،چاپخانەی دڵیر ،چاپی یەکەم سڵێمانی ،ساڵی .٢٠١٥ ساڵی چوارهم
16
209
-١٥مەنوچھر موحسنی ،دەروازەکانی کۆمەڵناسی ،و .ڕێبوار سیوەیلی و ئەوانی دی ،چاپخانەی موکریان ،چاپی یەکەم،ساڵی.٢٠٠٢ سەرچاوە عەرەبیەکان -١٦احسان محمد الحسن ،و :د.عبدالمنعم الحسنی ،گرق بحپااڵجتماعی ،دار اکتب للطباعە والنشر ،جامعە المصل، ،١٩٨٢ێ١٧ .١٥٦،١٥٧ ناھدەعبدالکریم،مقدمەفی تێمیم البحوث االجتماعی،دارالمعارف١٩٨١،نامەی ماستەر ودکتۆرا -١٨توێژینەوەیەک بەناونیشانی (گۆڕانی بوونیادی کۆمەاڵیەتی لەشاری کۆیە)کە لەالیەن (ئااڵن ساڵح سەعدی) ئەنجام دراوە ،توێژینەوەیەکی ئەنترۆپۆلۆژی و کۆمەاڵیەتی و مەیدانییە لەشاری کۆیە ،لەساڵی ( )٢٠١٤وەک بەشێک لەپێداویستییەکانی پلەی ماستەر لە کۆمەڵنتسید ،پێشکەشی ئەنجومەنی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەاڵحەددین لە ھەولێر کراوە. -١٩توێژینەوەی (فەرید سادقیان و حوسێن باقریان و عەلی مونتەزەری) کە لەساڵی ( )٢٠١٠نوسراوە ،توێژینەوەیەکە بەناونیشانی (شێوازی ژیانی کرێکارنی کانزاخەڵوزییە بەردییەکان) لە واڵتی ئێران. -٢٠ئەم توێژینەوەی دیراسەیەکی وەسفییە لەساڵی ( )٢٠٠٧ئەنجام دراوە ،کە تیایدا کرێکارنی ئەو کارگەیە لە سێ تونێلی گەورە لە واڵتی ئێران ئەنجام دراوە -٢١توێژینەوەی(دلیلە عبادی) بە ناونیشانی ( ااڵ نزاعات الجماعیە فی العمل بین الحق و المارسە _دراسە میدانیە بمۆسسە سونلغاز،عنابە.)٢٠٠٤،
ساڵی چوارهم
210
16
ئاوڕێکی جوانیناسانە لە «خەوەبەردینە»ی سوارە ئیلخانیزادە عهبدولخالق یهعقوبی
ساڵی چوارهم
16
211
ساڵی چوارهم
212
16
٣٧ساڵە لە مەرگی کاک سوار تێدەپەڕێ ،کاک سوارێ کە تەنها ٣٨ساڵ ژیا و لەو دەرفەتە کورت و دەرەتانە کەمەیدا بۆ ژیان بەرهەمێکی وەکوو «خەوەبەردینە»ی پێشکەشی ئەدەبیاتی کوردی کرد .لە راستیدا من نامەوێ لێرەوە بچمەوە سەر ئەو هەستە گشتییەی کە ئێمە هەمانە بە نیسبەت ئەدەبییاتی خۆمان ،بەو مانایەی کە زۆر جار هێندێک لە دەقەکانمان زۆر لەوەی زیاتر هەن دەنرخێنین یان بێ لێکدانەوەی رەخنەکارانە دەیاننرخێنین .لەم کۆڕەدا خوێندنەوەی من بۆ «خەوە بەردینە» خوێندنەوەیەکی رەخنەکارانەیە و هەوڵ دەدەم له رێگای کۆمەڵێک باسوخواسی تیۆریکەوە سەر بە جیهانی «خەوەبەردینە»دا بکەم ،بەاڵم راشاکاوانە ئەوەش دەڵێم کە «خەوە بەردینە» یەکێک لە شاکارە گەورەکانی ئەدەبیاتی دنیایە و شایانی خۆیەتی زۆر زیاتر باسی لێ بکرێت و ئاوڕی لێ بدرێتەوە. ئەوەی راستی بێت ،بابەتی هونەر و لە چوارچێوەی هونەردا باسی ئەدەبیات، باسی ئەو گەنجینە کۆتاییهەڵنەگرەی واقعیەتە کە هونەرمەند و نووسەر کاری تێدا دەکات ،بەاڵم دواجار ئەوەی لەو واقیعە بەرهەم دێت مەودای بەرفراوانی مانا و جیهانی بەرینی جوانییە .لەم باسەی ئەمڕۆماندا من ناوەندی سەرنجم باس کردن لە جوانیی «خەوەبەردینە»یە .سەرەتا باس لەوە دەکەم کە سەرچاوەکانی جوانیی خەوەبەردینە چین ،هەم لە ئاستی مێژوویی ،هەم لە باری پێوەندیی نێوان شیعری و دواجار خودی شیعرەکە لە ئاستی دەقیدا هەڵدەسەنگێنم و لە ئاخێزگەکانی چێژ و جوانیی ئەو دەقە دەدوێم. من پێم وایە تا ئێستاش مەترسییەکی گەورە کە لە سەر ئەدەبیات بووە و لە هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی بەرهەمە ئەدەبییەکاندا خوویا بووە ئەوەیە کە بەردەوام هەوڵ دراوە پەیوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان ئایدیالۆژی و داهێنانی ئەدەبیدا بدۆزرێتەوە .بە تایبەت لە گۆڕەپانی ئەدەبی کوردیدا ئەو چتە زۆر بەرجەستەتر دیارە، چونکە ئەدەبیاتی ئێمە بەردەوام لە ژێر تەئسیری ئەو بارودۆخە تراژیکە سیاسییەدا ساڵی چوارهم
16
213
بووە کە میللەتەکەمان تێیدا کۆڵەوارانە ژیاوە .ئەگەر دوور نەڕۆین ،هەر ئەم شیعری «خەوە بەردینە»یە ئەوەندەی تا ئێستا قسەی لە سەر کراوە ،ئەوەی راستی بێت، زیاتر بە دیدێکی ئایدیالۆژیک باسی لێ کراوە و خوێندراوەتەوە .ئەگەر رێم پی بدەن و خوازەیەکی جوانی «جورج لوکاچ» بە قەرز وەربگرم ،لە راستیدا« ،خەوە بەردینە» شەرابێک بووە کە هێندە ئاوی ئایدیالۆژییان تێکەڵ کردووە ،ئەو شەرابە تراو بووە و تامی ئەسڵەکەی نادات .زۆر جار جوانییەکانی «خەوە بەردینە» ،وەکو دەقێکی داهێنەرانەی ئەدەبی ،بووە بە قوربانی کۆمەڵێک خوێندنەوەی ئایدیالۆژیک و دواجار هەڵەی میتۆدیکیشی لێ کەوتووەتەوە .بۆیە باس کردن لە بەرهەمێکی ئەدەبیی وەکو «خەوە بەردینە» وەک مانیفێستێکی ئایدیالۆژیک یان تەنانەت خواست و ویستی هێزێکی ئایدیالۆژیک ،بە بڕوای من یەکەم شت کە زەرەرمەند دەبێت خودی دەقی «خەوە بەردینە» بووە .وەک «ئانتینیو گرامشی» دەڵێ ،ئەو ئەسڵە کە تەنها دەبێ لە تایبەتمەندیی هونەریی بەرهەمێکی ئەدەبی بکۆڵدرێتەوە ،خۆی به هیچ کلۆجێک رەتکەرەوەی ئەو خاڵه نییه که بێین لەوە بتۆژینەوە و بزانین چ هەست و تێڕوانینێک، چ بیر و ئەندێشە و فەلسەفەیەک له بابەت ژیان له خودی بەرهەمەکەوە به دەست دێت. واتە ،باس کردن لە «خەوە بەردینە» ،دۆزینەوەی فەلسەفەی دەقی «خەوە بەردینه»، خۆی بەشێکه له ئەرکی رەخنهی ئەدەبی .بەاڵم ئەو شتەی کە رەت کراوەتەوە و ئەو شتەی که له رەخنەی ئەدەبیدا نەگونجاوە ئەوەیە کە بێین بڵێین بەرهەمێک لە سۆنگەی ناوەرۆکی ئەخالقی یا ناوەرۆکە سیاسییەکەیەوە جوان بێت یان جوان نەبێت، نه له سۆنگەی ئەو فوڕم و پێکهاتە و ئەو جیهانە مانادارەی که لە نێو فۆرمەکەیشدا روواوەتەوە .من لێرەدا دەخوازم باس له فوڕم و پێکهاتەی خەوە بەردینه بکەم ،بەاڵم له هەمان کاتدا لەو جیهانەش بکۆڵمەوە کە «خەوەبەردینه» وەکو مەعنا ،وەکو فەلسەفە، و تەنانەت وەکو بیرکردنەوەیەکی ئایدیالۆژیکیش ،چونکه هەموو دەقێک بیرکردنەوەی ئایدیالۆژیکی خۆشی ههیە .کە واتە ،باسی من ئەمڕۆ ئەوەیه که بزانم فۆڕمی دەقێکی وەکو «خەوەبەردینه» کە دەقێکه زیاتر له حاڵەتی سیمبۆلیزمی کۆمەاڵیەتیدا خۆی دەدۆزێتەوە،چ پێکهاتەیەکی هەیە؟ وەختی خۆی «ئێزراپاوند» دەیگوت پرسیاری رەخنهکارانه لە سەر شیعر ئەوەیه« :ئەرێ ئەو شیعرە بایی ئەوە دەبێ بخوێنرێتەوە؟» لە راستیدا« ،خەوە بەردینه» شیعرێکه که هەڵگری زۆر جۆر خوێندنەوەیە و ئەگەر بمهەوێ باس له پێکهاتەی خودی «خەوە بەردینه» بکەم ناچارم بگەڕێمەوە نێو ئەو بارودۆخە مێژووییەی کە خەوە بەردینه تێیدا سەری هەڵداوە وئاسۆی تێڕوانینێک لە مەوقیعیەتی «خەوە بەردینه» وێنا ساڵی چوارهم
214
16
بکەین و دواتر بچینه نێو خودی دەقەکەوە. وەک دەزانن لە مێژووی شیعری کوردیدا تا ئێستا چوار فۆرم تاقی کراوەتەوە: یەکەم فۆرم :فۆرمی شیعری وتاری یا بەیتی (ئەدەبی بەیت) دووهەم فۆرم :فۆرمی شیعری هیجایی یا بڕگەیی (بۆ نموونه ،ئەو قوتابخانەیەی که مەولەوی تاوەگۆزی شیعری تێدا نووسیوە) سێهەم فۆرم :فۆرمی شیعری عەرووزی بووە(کە وەک دەزانن لە «مەالی جزیری»ەوە دەست پێ دەکات و دێتە سەر «خانی» و دواتر «قوتابخانەی بابان» و «قوتابخانەی مۆکریان» دەگرێتەوە). فۆرمی چوارەم :ئەو فۆرمه بووە که کەسێکی وەکو «گۆران» ،لە باشووری کوردستان، و «سوارە ئیلخانی زاده» له کوردستانی رۆژهەاڵت کاری لە سەر کردووە و بە شیعرەی نوێ بە ناوبانگه. ئەوەی راستی بێت ،تەئسیری «خەوە بەردینه» لە سەر ئێمه دەمانباتەوە سەر ئەوەی که لەوە بکۆڵینەوە «خەوە بەردینه» ئەزموونی خۆی له کام ئاخێزگەی جوانییەوە وەرگرتووە؟! پێش ئەزموونی «خەوە بەردینه» ،سوارە ئیلخانیزاده ئەزموونی گۆرانی لە بەر دەست بووە و هەروەها ئەزموونی شاعیرانی کالسیکی نوێی وەکو «هێمن» و «هەژار»ی لە بەر دەست بووە .لە هەمان کاتیشدا ،بە حوکمی ئەوەی سوارە لە نێو فەزای رۆشنبیریی فارسیشدا چاوی پشکوتووە ،ئەزموونی نیما و شاعیرانی دوای نیماشی لە بەر دەست بووە. رەخنەکاری بەڕێز ،کاک «رەهبەر مەحموودزاده» ،لە وتارێکی کورتیدا باسی ئەوە دەکات که له نێوان ئەو چەند ئەزموونەدا ،سوارە لە ژێر تەئسیری ئەزموونی نیمادا بووە و پێی وایه که ئەوەی له شیعری «خەوە بەردینه» و شیعرەکانی دیکەی سوارەدا کراوە، جۆرێک تەئسیر وەرگرتن و تەعامولی فۆرمی بووە لە نێوان شیعری سوارە و شیعری نوێی فارسی ،که نیما پێشەنگایەتی کردووە .کاک رەهبەر تەنانەت نموونه دێنێتەوە و دەڵێ ،ئەو حاڵەتی گوفتاری و وتارییهی که لە شیعری سوارەدا هەیە تا رادەیەکی زۆر، بۆ نموونه ،لە شیعری «فرووغ فەرۆخزاد» وەری گرتووە ،یا تەنانەت نموونه دێنێتەوە دەڵێ لە شیعری «سۆهراب سپێهری» وەری گرتووە .دیاره من لەگەڵ ئەوەدا هەم که «سواره» زۆر زیرەکانه ئاگای لە ئەزموونی گۆران بووە ،ئاگای له ئەزموونی شیعری فارسیش بووە ،بەاڵم بەراستی ئەو کارەی «سواره» کە لە پانتایی شیعری کوردیدا کردی بە هیچ شێوەیەک لە باری ساختاری و پێکهاتەییەوە نزیکایەتییەکی ئەوتۆ یا تەئسیر وەرگرتنێکی راستەوخۆی لە گەڵ شیعری نوێی فارسیدا نەبووە. ساڵی چوارهم
16
215
بیرۆکەی من ئەوەیە که ئەزموونی سوارە بە گشتی و شیعری «خەوە بەردینه» بە تایبەتی ،که من پێم وایه سەرچڵی شیعرەکانی کاک سواره یه ،ئەزموونێکه له «شیعری بەیتی» یان لە ‹›شیعری وتاری››ی کوردیدا ریشەی داکوتاوە .بە وتەیەکی دیکه ،فۆرم و پێکهاته له «خەوە بەردینه»دا جۆرێک دۆناودۆن کردن یان گۆڕانکاری بە سەرداهێنانی شیعری «وتاری» و «بەیتی» بووە .واتە ،به پێچەوانەی ئەزموونی نیما که تێیدا نیما له شیعری کالسیکی فارسی دابڕا و بناغەی شیعری نوێی فارسی دامەزراند ،سوارە لە شیعری نوێی کوردی و لە «خەوە بەردینه»دا گەڕاوە بۆ میراتێک که له مێژووی شیعری کوردیدا و له مێژووی ئەدەبی کوردیدا هەبووە و ئەویش «شیعری وتاری یان بەیتی» بووه .کە واتە ،سوارە ،بەو مانایەی کە نیما کردی ،گۆڕانکاری له شیعری کالسیکدا دروست نەکرد ،و تەنانەت ئەگەر سەرنجتان دابێت له وتارەکانی خۆیدا دژایەتی لە گەڵ شیعری عەرووز دەکات و پێی وایه شیعری عەرووز لە گەڵ سروشت و لە گەڵ پێکهاتەی کۆمەڵگای کوردی و مرۆڤی کورد و چێشکەی ئەدەبیی ئێنسانی کورددا زۆر جیاواز و تەنانەت دژوازە .بۆیه ئەو شتەی ئەو لە «خەوە بەردینه»دا کردی ،بە بۆچوونی من ،جۆرێک گەڕانەوەیە بۆ سەر ئەدەبی بەیتی یان ئەدەبی وتاری .سوارە ویستی جارێکی دیکه و لە قاڵبێکی مۆدێڕندا و بە فۆرمێکی مۆدێڕنەوە میراتێک لە ئەدەبی کوردی ببوژێنێتەوە. کەواتە سەرنجی خۆم من بەم شێوەیە چڕ دەکەمەوە :شیعری عەرووزی کوردی زمانی شیعریی لە حاڵەتی زارەکی بەیتەوە گواستەوە بۆ حاڵەتی نووسراو .هەڵبەت شیعری عەرووزی کوردی لەگەڵ بەیت کارلێک و دانوستانیشی بووە .بۆ نموونه« ،مەم و زین»ی خانی کە لە قاڵبی عەرووزدا نووسراوە خۆی لە بەیتێکی کوردیەوە وەرگیراوە. بەاڵم ،من بە پێچەوانەی سوارە ،پێم وایه شیعری عەرووزی کوردی وا نەبووە که شتێک بێت دژ به رۆحی کۆمەڵگای کوردی .من پێم وایه شیعری عەرووزی کوردی پێداویستی جۆرێک لە بارودۆخی تایبەتی کۆمەاڵیەتی بووە کە سەرەتای سەرهەڵدانی چەشنێک لە نوخبەی کوردی بووە ،کە ئەو نۆخبە کوردیه دیاره زۆرتر پیاوانی ئایینپەروەر بوون. سوارە ،پێم وایه ،لە دیدێکی نیمچە مارکسیستییەوە باس لە شیعری عەرووزی کوردی دەکات و لە سەر ئەو باوەڕەیە کە شیعری عەرووزی کوردی لە راستیدا نوێنەرایەتی چینێکی بااڵدەستی کۆمەڵگای کوردی کردووە ،ئەوانەی کە لە دیوان و دەرباری میرنشینه کوردییهکان دادەنیشتن .بەاڵم من پێم وایه ئەو نوخبە کوردییەی کە لە واقیعدا لە نێو دنیای شیعری کالسیکی فارسی و عەرەبی و تورکیدا چاویان پشکووت وەک «نالی» و «مەحوی» و «سالم» جۆرێک لە پێداویستیی کۆمەاڵیهتی پاڵی پێوە نان بۆ ئەوەی که ساڵی چوارهم
216
16
بەرهەمهێنی شیعری عەرووز بوون . من پێم وایه شیعری عەرووزی کوردی ئەو حاڵەتەی نییه که کاک سوارە باسی کردووە ،بەاڵم هەرچی بێت کاک سوار ئەو دیدەی خۆی دەردەبڕێ و لە سەر ئەساسی ئەو دیدەش پێم وایه دنیای فۆرم و پێکهاتەی «خەوە بەردینه» دادەڕێژێ، واتە ئەدەبیتێک کە النیکەم مانا و مەبەستەکانی بۆ جەماوەر بن ،نەک تەنیا بۆ نوخبە .کاک سوار ویستوویەتی لە «خەوە بەردینه»دا بە شێوەیەکی مۆدێڕن جارێکی دیکه ئەدەبییات بکاتەوە به حاڵەتێکی جەماوەری یانی ئەدەبییاتی مۆدێڕن بێنێتە نێو جەماوەرەوە .لە «خەوە بەردینه»دا تۆ دەبینی جۆرێ لە خۆ نزیک کردنەوە لە رۆحی جەماوەریی خەڵک دەبینرێ ،هەڵبەت له فۆرمێکی مۆدێڕندا و بە ناوەڕۆکێکی بە تەواوی مۆدێڕنیشەوە. بۆ ئەوەی باسەکەم هەمووی زۆر تیۆریک و گشتی نەبێت ،لێرەدا بەراوردێکی زۆر خێرا دەکەم لە نێوان کۆپلەیەک لە «خەوە بەردینه» و پاژێک لە بەیتی «خەزێم» و باس لەو خااڵنه دەکەم که خاڵی هاوبەشن لە نێو دەقی «خەوە بەردینه»دا و لە نێو دەقی بەیتی «خەزێم»دا .لێرەدا دەمەوێ ئەوە بسەلمێنم کە لە راستیدا هەوڵی تیۆریکی سوارە کە ئەوە بووە ئەدەبیاتی مۆدێڕن بگەڕێنێتەوە نێو جەماوەر ،بیگەڕێنێتەوە نێو تێگەییشتنی عام ،ئەو هەوڵە بە چ شێوەیەک دەتوانین باسی بکەین ؟ کۆپلەیەک لە «خەوە بەردینه» و گۆشەیەک لە «بەیتی خەزێن»تان بۆ دەخوێنمەوە و پاشان باسی چەند خاڵێک دەکەم. کۆپلەیەک لە «خەوە بەردینه»: بەڵێ دوورە گەرمێنی دەریا، بەڵێ وایه کانی هەژارن، ئەزانم ئەوانەی کە پاراوی ئاون بژارن، ئەزانم لە رێگا مەترسی گەلێک ژەنگ و ژارن ،بەاڵم کاکه ئەو گشتە عەقڵی خەسارن، لە ناو ئەو هەمووە ئاوە هەر چاوەیەک باوی هەنگاوی خۆشە، بە تەنیا ئەوە شارەزای کۆسپ و کەنداڵی رێیە ،هەوەڵ مەنزڵی زێیه ئاواتی بەرزی زرێیە. کۆپلەیەک لە «بەیتی خەزێم»: سێسەد وەستا بێ لە دریا زێ، شیست بێ لە مووسڵێ چل لە شیرازێ، کراس بدوورێ لە گوڵی پیوازێ، ساڵی چوارهم
16
217
دەباڵ تەنک بێت ناسک و شلک بێت بۆ بووکە نازێ، گەلی برادەران با گوێ بدەینە لەو باسە ،تەماشای ئەو کوڕه چەندە ئیخالسە، لە دنیای روون بوو بە غەواسە، لە سوێی ئەو کچە بوو کەڕ و کاسە، نازانم هیندییه یان نه بڵباسە؟! سەرنجەکان: یەکەم سەرنج ـــ پێکهاتەی گێڕانەوەی هەردوو دەقەکە ،پێکهاتەیەکی وتارییه یا به راوێژە فارسییەکەی گوفتارییه .بۆ نموونه ،سەرنج بدەنە ئەو چەند دێڕە « :بەڵێ دوورە گەرمێنی دەریا ،بەڵێ وایه کانی هەژارن» ئەو جار سەرنج بدەنه « :ئەزانم ئەوانەی کە پاراوی ئاون بژارن ،ئەزانم لە رێگا مەترسی گەلێک ژەنگ و ژارن» .دووپات کردنەوەی «بەڵــــــێ» و دووپات کردنەوەی «ئەزانـــــــم» جۆرێک حاڵەتی گوفتاری دەدات به شیعرەکە ،یانی شیعرەکە لە حاڵەتی خیتابێکی ،با بڵێین ،خاوەنی ئۆتۆریته و دەسەاڵتدارانە دادەبەزێنێ و دۆستانەتر و سادەتری دەکات و سەرنجی بەردەنگەکە بۆ الی خۆی رادەکێشێ بۆ ئەوەی کە هەست بە نیزیکایەتیی زیاتر بکات لە گەڵ دەنگی دەقەکە. هەر ئەو شته بە جۆرێک لە دەقی بەیتی ‹خەزێم»یشدا دەبینرێت .بۆ نموونە، ئەو دەورەی کە کاری «بێ» لەم رستانەدا دەیگێڕێ « :سێسەد وەستا بێ لە دریا زێ ،شیست بێ لە مووسڵێ» کە تێیدا لێرەدا دەبینی فاعیلەکە (بکەرەکە) خۆی کۆیه، بەاڵم کارەکە تاکە .ئەوە دەبێته هۆی ئەوە کە ئەو دەقانه لە حاڵەتی گوفتاری (ئاخافتن ئامێز) نزیک ببنەوە و جۆرێک حاڵەتی هاودڵیی گوفتاری نێوان دوو کەسی تێدا بێت و لە راستیدا ئەوە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دەقی بەیته کە پێم وایه لە «خەوە بەردینه»شدا دووپات بووەتەوە. سەرنجی دووهەم ـــ کەڵک وەرگرتن لە شێوازی خیتابی (رووەو بەردەنگ) « .بەاڵم کاکه ئەو گشتە عەقڵی خەسارن» لە دەقێکی مۆدێڕندا لە کتوپڕ وەگێڕ وە دەنگ دێت و روو دەکاتە بەردەنگەکەی و بە شێوەیەکی زۆر سەمیمی و راستۆکانە پێی دەڵی، « بەاڵم کاکه ئەو گشتە عەقڵی خەسارن» .هەمان تەکنیک له بەیتدا زۆر باوە و زۆر دەبینرێ ،وەکو « گەلی برادەران با گوێ بدەینە لەو باسە». ئەم جار چاو لە مۆدێلی سەروا بکەن ،کە لەم دوو جۆر ئەزموونە جیاوازەدا زۆر لە یەک نزیکه .لە شیعری کاک سواردا « هەژارن ،بژارن ،ژەنگ و ژارن» کە کەمێکیش ساڵی چوارهم
218
16
بە شێوەی زنجیرئاسا و بەرودوا هاتوونەتەوە .لە هەمان حاڵدا ،لە بەیتی «خەزێم»یش ئەو زنجیرئاسا بوونە دەبینرێ« :دریازێ ،شیرازێ ،پیوازێ ،نازێ» .لە راستیدا ،کاک سوار زۆر گرینگی داوە به سەروا لە شیعری مۆدێڕنی خۆیدا و ئەو گرینگییه به الی منەوە سەرنج راکێشە ،چونکە لە شیعری مۆدێڕندا ،شاعیر تەنها لە جێگایەک سەروای بۆ گرینگە کە هەست بکات سەروا دەتوانێ بەشێک بێت لە شیعرەکە ،بەشێکی زیندە و ئۆرگانیک ،کە دەورێکی کارای دەبێت لە پێکهاتەی جوانی ناسانەی دەقەکەیدا و تەنیا ئامێرێکی رووت نەبێت بۆ رازاندنەوەی جامخانەی فۆرمی شیعرەکەی .بەاڵم لێرەدا ،دەبینین کاک سوار بە جۆرێک بەڕێوەبەرایەتیی سەروای کردووە ،سەروای وەکو سەنعەتێک ،وەکو جوانکارییەکی زۆر موهەندیسی کراو هێناوەتە نێو شیعرەکەیەوە. کورت و کورمانجی« ،خەوە بەردینه» ئاکامی هەڵگەڕانەوە لە شیعری کالسیکی کوردی و خوڵقاندنی فۆرمێکی سەرلەبەر نوێی شیعری نییه ،بەڵکو ئەنجام و دەستکەوتی گەڕانەوەیە بەرەو شیعری وتاری یان شیعری بەیتی ،کە لە دوو توێی بەیتی کوردیدا دەبینرێت ،و لە بنەڕەتدا تێکەڵ کردنی ئەو قاڵب و فۆڕمەیە به ناوەڕۆکێکی زۆر سەردەمیانە و مۆدێڕن .چونکە ئەگەر ئێوە ،بۆ نموونه ،سەرنجی ئەو ناوەڕۆک و بیرۆکەیە بدەن کە لە «خەوە بەردینه»دا هەیە ،واتە حەرەکەتی نەتەوە یان میللەتی خەوتووی کورد یان ،بە تەعبیرێکی زۆر گشتیتر ،سەرلەبەری کۆمەڵگەی ئینسانی بەرەو زەریای ئازادی و رزگاری ،دەبینن زۆر زۆر جیاوازە لە تەواوی ئەو ناوەڕۆک و بیرۆکانەی کە لە شیعری بەیتیدا هەیە ،کە پتر بە دەوری واقیع و کێشەکانی سەردەمی ئاژەڵداری و کشتوکاڵیی خەڵکی کورددا دەخولێتەوە .لە راستیدا ،کاک سوار پێداویستیی سەردەم و به تایبەت نیازی ئەم سەردەمەی کۆمەڵگای کوردیی لە «خەوە بەردینه»دا لە قاڵبی ئەو ناوەڕۆک و مانایانەی کە باسی دەکا جێ کردووتەوە. نموونەی دووهەم کۆپلەیەک لە شیعری «خەوە بەردینه» و کۆپلەیەک لە شیعری «میهر و وەفا» یە .ئەم نموونەیەش زۆر بە کورتی و زۆر بە وردی و خێرایی باس دەکەم و دواتر دەچمە سەر لێکدانەوەیەکی خودی «خەوە بەردینه» به گشتی. کۆپلەیەک لە بەیتی «میهر و وەفا»: دەرکی ماڵی باوان بە گوڵ و هەاڵڵە و سێوەڕە ،شەرت و نەزری من چل مەڕە، چومکی ئەو کارە بە کەیفی من وەرگەڕا، لە سەر سینگی ئەو کیژەی خڕ کردووە جووتێ لیمۆی تەڕە، کە بێت و بزانن میر و بەگلەران لەسەر ئەو لیمۆیەی شەڕە. کۆپلەیەکی «خەوە بەردینه»: ساڵی چوارهم
16
219
کچی نوور قەتیسی دەستی دێوی کێوە، لە ئەنگووستە چاوی دڵی خێوی کێوا بەرەو دەر ،بەرەو شاری دەریا بەڕێوە، گەرووی وشک و چاوی سپی چاوەکانی دەرووی روونی ئاوە، بە فانۆسی ئەستێرە بەر چاوی روونه، لە بەر پێی حەریری کەوەی سێوەڕه به پۆی مانگەشەو چندراوە. ئەو نەحو و سینتاکسی زمانه کە لە رستە شیعرییەکانی دەقی «میهر و وفا»دا هەیە زۆر سادەیە ،بەاڵم لە راستیدا دێڕە شیعرییەکانی «خەوە بەردینه» لە باری پێکهاتەییەوە پڕ پێچ و پەنا و لە باری ماناییەوە نوێن .بۆ نموونه ،سەرنج بدەنە ئەو شوبهاندنانەی کە لە «خەوە بەردینه»دا هەیە؛ «دێوی چێو ،شاری دەریا ،فانوسی ئەستێرە» یان خوازەی «کچی نوور» کە خوازەیەکە بۆ ئاو ،یا سەرنج بدەنە ئەو شێوازی بە کارهێنانەی وشەی سێوەڕە .لە بەیتی «مێهر و وەفا»دا وشەی سێوەڕه زۆر بە سادەیی گوڵێکه لە پەنا گوڵ و هەاڵڵە و سێوەڕە ،سێوەڕە گوڵ و هەاڵڵەیە ،بەاڵم لە شیعری کاک سواردا سێوەڕە لە نێو کۆمپلێکسێکی مەعناییدا شاردراوەتەوە و وای لێ کردووە کە زۆر قابیلی تەئویل بێت: لە بەر پێی حەریری کەوەی سێوەڕه به پۆی مانگەشەو چندراوە. نامهەوێ باس لە مەعناکەی بکەم بەاڵم سەرنجتان رادەکێشم بۆ ئەوەی کە رستەكه وەکوو نەحو سادەیە .ئەوە تەعبیرەکانه که شیعری خەوەبەردینەی مۆدێڕن کردووە .ئەو کارەی کە کاک سوار کردوویەتی لە راستیدا من پێم وایه کارێکی زۆر تازه بوو و پێش کاک سوار نەکرابوو و تەنانەت «گۆران»ی شاعیريش کە وەک ناوبانگی دەرکردووە لە راستیدا دەستپێکەری بزووتنەوەی شیعری نوێ لە کوردیدا بووە ،نەیکردووە؛ بۆچی؟! چونکە «گۆران» لە باشترین شیعرەکانیشیدا لە ژێر تەئسیر و ئەفسوونی شیعری کالسیک نەهاتووەتە دەرێ .ئێوە بۆ نموونە بڕواننە شیعری «سکااڵ» ،بڕواننە شیعری «جیلوەی شانۆ»: لە جەرگی پەردەوە تک تک دڵۆپێ عوود ئەڕژا، بە نووکی تەئسیری طەرەب ئەهاتە خرۆش تاليعی سروور ئەپژا ساڵی چوارهم
220
16
بە ئاهی دڵگیری کەمان شەهیق و زەفیری فریشتەی ئەلحان ئەکەوتە ناو دڵی مردووش هەناسەی هەیەجان یانی تۆ لێرە دەبینی تەئسیری شیعری کالسیک ،فۆڕمی شیعری کالسیک ،نەحوی زمانی شیعری کالسیک ،هەموو ئەوانەی بە سەر شیعری «گۆران»ەوە کە یەکێک لە شاکارەکانییەتی دیارە؛ بۆ؟! چونکە لە راستیدا ئەوەی کە «گۆران» کردی دابڕان بوو لە بەشێک لە میراتی شیعری کالسیک ،ئەو شتەی کە سوارە کردی گەڕانەوە بوو بۆ شیعری بەیتی .بۆیه دوو جۆری جیاوازی نوێ کردنەوە دەبینین .وەکو پێم وتن قوتابخانهی مۆکریان یەکێک لەو ئەزموونانە بوو کە لە بەر دەستی سوارە بوو و سوارە تەنانەت دوستایەتیشی لەگەڵ هێندێ لە شاعیرانی قوتابخانەی مۆکریان هەبووە کە دەزانین قوتابخانەی مۆکریان جۆرێک لە بەردەوامیی قوتابخانەی بابان بووە ،هەڵبەت به خۆماڵیتر کردن و جەماوەریتر کردن و پەتیتر کردنی زمانی شیعرییەوە .بەاڵم یەک شت کە ئەم قوتابخانەیە نەیکرد و ئەوە سوارە بوو ئەو بۆشاییەی بینی ئەوە بوو کە زۆر جار بە جەماوەری کردنی ئەدەبیات و شیعر لە قوتابخانەی مۆکریاندا بووە هۆی وەال نانی رێژەییی جوانیەکانی شیعری و داگەڕان بەرەو چەشنێک سادەیی و سانایی لە زمان و مانادا ،ئەو شتەی کە بۆ نموونه لە زۆربەی شیعرەکانی «هەژار»دا دەبینرێ .یانی سادە و جەماوەری کردنی ئەدەبیاتی قوتابخانەی موکریان ئەو تەم و مژەی جوانییەی کە دەبێ بە سەر شیعرەوە هەبێت رەواندەوە ،و بووە هۆی ئەوەی سوارە پێی وابێ لە ئەدەبیاتی عەرووزدا بە هەر فۆرمێکی بێت ،چ فۆرمی قوتابخانە بابانییەکەی ،چ شێوەی قوتابخانە موکریانییەکەی بۆشاییەک هەیە .سوارە پێی وابوو چێشکەی مرۆڤی کورد لە گەڵ شیعری عەرووزدا یەک ناگرێتەوە ،بۆیه بۆ داڕشتنی بەردی بناغەی «خەوەبەردینە» رووی کردە شیعری بەیتی .کە واتە ،سوارە پشتی کرد لە میراتێکی ٤٠٠ساڵەی شیعری عەرووز و گەڕایەوە بۆ سەر میراتی شیعری بەیتی. ئەمە بەشی دووهەمی کۆڕەکەمان بوو کە هەوڵم دا بە جۆرێک مەوقعییەتی شیعری «خەوە بەردینه» لە نێو فەزای شیعری کوردیدا پێناسە بکەم .بەاڵم ئێستا دەمهەوێ باسێک لە فۆرم و پێکهاتەی خودی «خەوە بەردینه» بکەم و خوێندنەوەیەکی نێو دەقیم هەبێت و چەند تایبەتمەندیی گرینگی «خەوە بەردینه» دەستنیشان بکەم کە ئەو شیعرەیان کردووە به شیعرێکی مۆدێڕن و شیعرێکی قابيلی تەئویل. یەکەم تایبەتمەندی کە من لە «خەوە بەردینه»دا بینیومه و پێم وایه لە زۆر شیعری ساڵی چوارهم
16
221
کوردیدا هەیە ،بەاڵم بەو شێوە سەرکەوتووانه کە لە شیعری «خەوە بەردینه»دا بینیومه دانەبەزێنراوە مەسەلەی پاژبینییه (جزئی نگری) .مێژووی ئەدەبییات وەک «گۆتە»ی ئاڵمانی باسی دەکات لە سەر بناغەی دوو جۆر داهێنانی ئەدەبی دامەزراوە« .گۆتە» دەڵێت « :لە نێوان ئەو شاعیرەی کە پاژێک لە گشتێكدا دەبینێت و ئەو شاعیرەی کە گشتێک لە پاژێکدا دەدۆزێتەوە جیاوازی زۆرە» .دەستکەوتی شێوازی یەکەم؛ یانی ئەو شاعیرەی کە پاژێک لە گشتێکدا دەبینێت ،تەمسیله کە تێیدا پاژ یا جۆزء تەنها نموونەیەکە بۆ گشت ،لە کاتێکدا شێوازی دووهەم لە گەڵ سروشتی شیعر زیاتر دەگونجێ .لە شێوازی دووهەمدا ،یانی ئەو شێوازە که شاعیرێک گشتێک لە پاژێکدا دەبینێت؛ باس لە پاژ دەکرێت ،بێ ئەوەی بیر له گشت بکرێتەوە بەاڵم ئەو کەسەی کە ئەم پاژە بە شێوەیەکی زیندوو تێدەگات لە هەمان کاتدا لە گشتیش بە وردی تێدەگات. ئەو شتە کە لە «خەوە بەردینه»دا کراوە بە بڕوای من ئەوەیە؛ کامێـــرای راوی یان بگێڕەوەی «خەوە بەردینه» کامێرایەکە کە لە سەر وردترین شتەکان زوومی کردووە و بە پاراوترین زمانی شاعیرانه پێناسەی ئەو شتە دەکات کە مەبەستی شاعیرە. کۆپلەیەکی زۆر وردتان بۆ باس دەکەم: لە چەشنی گەرووی کەو کەوی دۆمی یەخسیری زیندانی داری، پڕی سەوزە بەستەی خرۆشانی باڕی، تەرەی باوەشی تاسەباری بناری. شیعرەکە لە «گەرووی کەوەکەوە» دەست پێدەکات ،خۆدی «گەرووەکە» پێناسە دەکرێ لە رێگای ئەو بەستەیەوە کە لە نێو گەرووەکە دایه ،خۆدی بەستەکە دیسان پێناسە دەکرێ بە سیفەتی سەوز ،دیسان بەستەکە جۆرێکە لە خرۆشانی باڕی .ئەو جار پێناسەی کەوەکە دەکرێت ،کەوێک کە کەوی دۆم بێت ،کەوێک کە یەخسیر بێت، کەوێک کە یەخسیری زیندانێک بێت و کەوێک کە یەخسیری زیندانێکی داری بێت .لەو الوە دیسان کەوەکە تەرەیە ،تەرەی باوەشێکه ،باوەشی تاسەبارە ،باوەشی تاسەباری بنارە .ئەو جۆره لە وەسفە ،ئەو جۆرە لە پاژبینییهی کە لە «خەوە بەردینه»دا کراوە لە راستیدا زۆر فۆرمێکی مۆدێڕنیان بەو شیعرە بەخشیوە و دەشزانین هەموو ئەو شتانه کە سوارە لەم شیعرەدا کردوویەتی دواجار لە پێناوی بەرجەستە کردنی مانایەک دایە، ئەو مانایەی کە تەنیا لە نێو دوو توێی ئیماژ و ئاماژەکانی ئەو شیعرەدا خۆیان مەاڵس داوە و بە هیچ کلۆجێک بە سانایی خۆ بە دەستەوە نادەن. ساڵی چوارهم
222
16
من لە سەرەتادا باسی ئەوەم کرد که خوێندنەوەی گشتی تا ئێستا بۆ «خەوە بەردینه» خوێندنەوەیەک بووە کە زیاتر ئایدۆلۆژیستانه بووە و خودی خوێندنەوەی ئایدۆلۆژیستی یانی خوێندنەوەیەکی تەمسیلی یانی خوێندنەوەیەک کە لە سەر گشتەکان پێداگری دەکات .بۆیه دەبینین زۆر گوتراوە «خەوە بەردینه» مانیفێستی باڵێکی سیاسییه که له سەردەمی خۆیدا مەسەلەن شکستی هێناوە .ئەوە خۆی یانی بینینی گشتێک لە نێو ئەو شیعرەدا ،ئەوە خۆی جۆرێک خوێندنەوەیە بە بێ گومان ،بەاڵم ئەو خوێندنەوەیە خوێندنەوەیەکی تەمسیلی و گشتبینانەیە .بۆیه زۆربەی کات خوێندنەوەی گشت تەوەر بۆ «خەوە بەردینه» کراوە« :خەوە بەردینه» باس لە ئازادی دەکات ،باس لە رزگاری دەکات ،باس لە نەتەوایەتی دەکات ،باس لە شۆڕش دەکات؛ هەموو ئەوانه راستن بەاڵم هیچکام لەمانه ناتوانن حەقی ئەوە بدەن کە «خەوە بەردینه» چەندە پاژبینه .بۆیه من پێم وایه خوێندنەوەی جوانیناسانه خوێندنەوەیەکە کە رووی لە پاژەکانه ،رووی لەو ئیماژ و ئاماژه و واژانه هەیە کە لە شیعردا زۆر بە وردی و زەریفی چێ کراون. خاڵی دووهەم ئەگەر سەرنج بدەن و من پێم وایه یەکێک لە رازە زۆر وردەکانی سەرکەوتنی دەقی «خەوە بەردینه»یە مەسەلەی دەنگی شیعریی لەو شیعرە دایه .نازانم سەرنجتان دابێ یان نا ،ئێوە کاتێک شیعری «خەوە بەردینه» دەست پێ دەکەن و دەیخوێننەوە ،هەست دەکەن وەگێڕێکی سێهەم کەسە کە شیعرەکە دەڵێتەوە یا خەریکه قسە دەکات ،بەاڵم کە دەگاته کۆپلەی: ئەڵێی تاجی زومڕوتی دوڕگەی لە سەر ناوە دەریا لە کتوپڕ وەگێڕی یەکەم کەسی تاک دێتە نێو شیعرەکەوە: ئەڵێی هانی هەستانه دەنگی خرۆشی ،سروودی خوناوەی بەهارە یەکەم جار وەگێڕی یەکەم کەسی تاک دێتە نێو شیعری «خەوە بەردینه»وە: لە چۆما؛ لە هەرشتی وە جۆبارێ هەر دەشتە چۆمێ، لە دڵمایە بڕوای بەرینی بە دەریا گەییشتن، لە تاریکە تاراوگەکەم وا بەسەر چوو زەمانی تەریکی، ئیتر خێر و خۆشی لە رێما. کەواتە دەنگە شیعرییەکە لە کتوپڕ دەگۆڕدرێ .سێهەم کەسی تاک کە لە سەرەتای شیعرەکەدا دەست بە قسان دەکات دەبێتە یەکەم کەسی تاک .لێرەدا دەکرێت ئەو پرسیارە بینینە ئاراوە کە ئەو یەکەم کەسی تاکه کێیە؟! ئایا خۆدی شاعیرە؟! یان نا، کچی نوورە؛ چونکە پێشتر گوترابوو، کچی نوور قەتیسی دەسی دێوی کێوە، ساڵی چوارهم
16
223
بەرەو دەر بەرەو شاری دەریا بەڕێوە
یانی ئەوە خەریکه کچی نوور حەرەکەت دەکات و دوایی کچی نوورە کە لێرەدا دەڵێ: لە تاریکه تاراوگەکەم وا بەسەر چوو زەمانی تەریکیم ئەوە یەکێک لەو حاڵەتانەیە کە سوارە زۆر زیرەکانه له شیعرەکەیدا گونجاندوویەتی و بەراستی رێگای تەئویلیش بۆ ئێمە دەهێڵێتەوە؛ ئایا ئەوە کچی نوورە؟! ئایا ئەوە دەنگی خودی شاعیرە؟! کەواتە شێوازی تەعامولی سوارە لە گەڵ گێڕانەوەی شیعری لە «خەوە بەردینه»دا یەکێک لەو هۆیانەیە که بە بڕوای من شیعری «خەوە بەردینه»ی بۆ تەئویل ،نەک بۆ تێگەیشتن ،قورس کردووە .ئەوەیە که گێڕانەوە لە خەوەبەردینەدا پڕ پێچو پەنا و ناهێڵی و چەند دەنگییە، ئەمە خەسڵەتی هەر شیعرێکی مۆدێڕنه و لە هەمان کاتدا جۆرێک لە جوانیناسیی گێڕانەوەیشی بە شیعرەکە بەخشیوە. خاڵێکی تر بابەتی موتیفەکانی ئەم شیعرەیە .سەرنج بدەنە موتیفەکانی شیعری «خەوە بەردینه» .دیارە موتیفەکانی زۆرن ،واتە ئەو وشانەی کە زۆر دەور دەگێڕن لە شیعرەکەدا و زۆریش دووپات دەبنەوە .من باسی دوو موتیف دەکەم :مووتیفی «ئاو» کە دیارە شیعرەکە خۆی حیکایەتی حەرەکەتی ئاوە و ٣٢جار دووپات بووتەوە ،بەاڵم لە بەرگ و قاڵبی جۆراوجۆردا .رەنگە ئەوەتان سەرنج نەدابێت کە موهەندیسییەک لە داڕشتنی خودی ئەو موتیفانەدا هەیە کە من پێم وایه سوارە زۆر ئاگادارانه و زۆر وەستا کارانه کاری لە سەر کردووە .شیعری «خەوە بەردینه» بە بڕوای من شیعری سروشت و ئیلهام و خەون و خولیا نیيه؛ شیعری ماندوو بوون و بە قەولی سادقی هیدایەت «ئارەقە کردنی رۆحە» .سوارە مووتیفی ئاوی لە چەندین بەرگ و فۆڕمدا بە کار هێناوە؛ بە شێوەی «ئاو»« ،شەپۆل»« ،چاوە»« ،دەریا»« ،دڵۆپە»« ،گۆل»« ،شەت»« ،زنە»، «گڕاو»« ،کانی»« ،جۆبار»« ،کەرێز»« ،زرێ»« ،زێ» و «چۆم» .سوارە لەو قاڵب و فۆڕمانهدا باس لە ئاو دەکات ،بەاڵم خاڵی سەرنج راکێش ئەوەیە که سوارە ئەو کارەی بە هیچ کلۆجێک ،بە بڕوای من ،بۆ چێ کردنی چەشنێک هەمە رەنگیی وشەیی و کەالمی نەکردووە .من پێم وایه هەر رواڵەتێک لەم وشانه ،لەم موتیفانه مەبەستێکی ماناناسانه و ئامانجێکی جوانیناسانەیان لە پشتە .بۆ نموونه ،لەو جێگایەی کە دەیهەوێ خەرمانەیەک لە مانایەکى ئاینی و پیرۆز بە دەوری کۆپلە شیعرییەکەیدا دروست بکات، بۆ وێنە ،لە بری «رووبار» یان «چەم» وشەی «شەت» دێنێ: ساڵی چوارهم
224
16
بە ئیعجازی ئەنگووستی پاکی موحەممەد شەتی نوور بەرووی مانگی عەرزا کشاوە سوارە لێرەدا «شەت»ی هێناوە کە وشەیەکی عەرەبییە و زیاتر لە گەڵ فەزاى دینیی ئەم کۆپلەیەدا یەک دەگرێتەوە؛ یا بۆ نموونە ،لەو جێگایەی کە دەیهەوێ باس لە جۆرێ ئاو بکات ،باس لە ئاوێکی لە پێ کەوتوو ،ئاوێکی خەساو ،ئاوێکی دۆڕاو ،ئاوێکی هومێد لە کیسچوو بکات وشەی «گڕاو» دێنێتەوە: هەتا بیری تاڵی گڕاوێ بە دڵما گەڕاوە، هەتا یادەکەم ئاو بە ورمە بەردینه کاری کراوە دەبینین لێرەدا وشەی «گڕاو» دێت کە لە باری مۆسیقاییشەوە لە گەڵ کاری «گەڕاوە»دا لێک دەوەشێنەوە. موتیفێکیتر که لە شیعری «خەوە بەردینه»دا هاتووە و من لە ناخودئاگای دەقی «خەوە بەردینه»وە دەرم هێناوە موتیفی «کچ»ه .لەم شیعرەدا هەشـــــت جار و لە قاڵبی جۆراوجۆر دا موتیفی»کچ» دووپات بۆتەوە :شەرمی کچانه ،بووکی رەزا سووک، کچی جوان ،کچی نوور ،پۆلی پەریان ،کچی سەرگروشتەی قەدیمی ،کچی کورد ،کیژێکی کاڵ و مناڵ .من پێم وایه ئەگەر لە ناخودئاگای دەقەکە بکۆڵینەوە و ئەگەر مەعنایەکی سیمبۆلیکی بە کچ بدەین ،لێرەدا سوارە ویستوویەتی «کچ» بکات به جۆرێک لە سیمبۆلی حەرەکەت و زایایی و بەخشندەیی و ژیان ،و هەر بۆیە لەو جێگایانه که باسی کچ دەکات تۆ هەست دەکەی حەرەکەت هەیە ،هۆمێد و هیواداری هەیە: ( )١وەکو نەرمە هەنگاوی الوی بەرەو ژوان، له جێژوانی زیندوو به گیانی کچی جوان. ( )٢کچی نوور قەتیسی دەسی دێوی کێوە، لە ئەنگووستە چاوی دڵی خێوی كێوا بەرەو دەر ،بەرەو شاری دەریا بەڕێوە. ( )3ئەڵێی پێکەنینی کچی سەرگروشتەی قەدیمی لە ئەندامی تاپۆی وەکوو بوومەڵێڵی، سنووری شەوی دوێنێ ئەوڕۆی بەیانی پەچەی قورسی نسیانی ئێنسانی الدا. پرسیارێک کە دەتوانین دەربارەی موتیفی «مرۆڤ» بە عام لە قاڵب و قەوارەی کچ، الو ،بووک ،یان زاوادا بیکەین ئەوەیە کە بۆچی لە دەسپێکی ئەم شیعرەدا ئەوەندە باسی مرۆڤ دەکرێ؟! بۆچی باسی خوێنی شەرمی کچانه دەکرێ؟! بووکی رەزا سووک، ساڵی چوارهم
16
225
الوی بەرەو ژوان ،زاوا؛ بۆ باسی ئەوانه دەکردرێ؟!بە پێی خوێندنەوەیەکی مەعناناسانه بۆ ئەم بەشە ،هەست دەکەم لە بنەڕەتدا ئەو شێعرە راستە لە قاڵبی سیمبۆلدا قسە دەکات ،راستە ناچار بووە لە بەر سێبەری سیمبۆلیزمی کۆمەاڵیەتیدا قسە بکات ،بەاڵم دواجار ئەم شێعرە جۆرێک لە هیومانیزمی تێدایه؛ یانی گەڕانەوەی هەموو جوانییەک بۆ ئینسان ،گەڕانەوەی هەموو خۆشییەک ،هەموو ئازادییەک ،هەموو رزگارییەک بۆ ئینسان . بۆیه دیمەنی سەرەتای شێعرەکە به وجوودی ئینسان و بە تێکەاڵوی دوو گەنجی رووەو ژوان یا بووک و زاوا یا گەرمە یاوی قەشەی دەستی تاراو دەست پێدەکات .حوزووری ئینسان ،بە بڕوای من ،سەروەریی ئینسان و کیانی ئینسانه که لە «خەوە بەردینه»دا زۆر گرینگه. تی .ئێس .ئیلیۆت لە شیعردا باوەڕی بە »objective» corelativeبوو .ئەم چەمکە به مەعنایەکی سادە بریتییە لە «مەسەلەی هاوتاسازیی عەینی بۆ مەبەستێکی زەینی له رێگای ئیماژسازی»هوە؛ واتە لە نێوان عەینییەت و زەینییەتدا جۆرێک لە یەکسانی هەبێت؛ بۆ؟ چونکە شێعر هەرچەند زەینی بێت کاتێک کە تۆ بە شێوەیەکی عەینی دەیخەیتە بەر چاوی خوێنەرەکەت ،لە قاڵبی رووداوێکدا یان لە دوو توێی وینەیەکی شیعرییەوە ،کاریگەێتیی جوانی ناسانەی لە سەر زەینی خوێنەرەوە زیاتر و بە بڕشتتر دەبێت .سوارە زۆر بە وردی ئەو کارەی کردووە .نامهەوێ «خەوەبەردینە»تان بۆ مەعنا بکەمەوە ،بەاڵم بەشێکتان لەو شیعرە بۆ دەخوێنمەوە و خۆتان ئیماژ و وێنەکان بهێننە بەر چاوتان کە سوارە چەنده شارەزایانه ویستوویەتی زەینییەتی خۆی لەوەی کە گۆلێک دەرەتانی بزووتن لە خۆی بستێنێت چی بەسەردا دێت: گەلێک گۆلە لەو چۆله یەخسیری خاکن /بەڕوویا گەاڵ وەک چەمۆڵەی کڵوڵی وەریون/ گەمارۆی زەلی نێزه وا تەنگی پێ هەڵچنیون /کە بێ دەرفەتی پێکەنینن به سەد بەرزگی زەردە ماسی /لق و پۆپ و هەژگەڵ وەها دەور و پشتی تەنیون /کە بێ فرسەتی چاوەبڕکێ لە گەڵ عەرشی پاکن. تەواوی ئەو ئیماژانەی که دەچنە ناو یەکەوە ،سادە دەبنەوە و پڕپێچوپەنا دەبنەوە، هەموو ئەوانه دواجار زەینییەتی «خەوەبەردینە»مان بۆ دەردەخەن. دوا سەرنجم لە سەر ئەو داهێنانه واژەییەیە کە سوارە کردوویەتی و زۆریش شارەزایانە و شاعیرانە کردوویەتی .ئەم دەستەواژانە تەنانەت ئەگەر لە زەمینەی دەقیی خۆشیان دەریان بهێنین ،هێشتاش وەک دەنگ و مانا و ریتم و مۆسیقا لە شیعری کوردیدا بێ پێشینەن و بێ هاوتان« :هەناوی به هەنگاو ،سواوی سوێ ،هانی بەهێز ،هەوڵی هەڵدان ،چارانی چار ،دەمبە هاواری هار ،خاکینە خەون ،تاریکه تاراوگه ،بڕوای بەرین، ساڵی چوارهم
226
16
هانی هەستان ،گەزیزەی بەناز ،بەهاری بەهەور ،زەنوێری زێوی ئاژن ،نسیانی ئینسان، دڵۆپەی چپە». وەک دوا قسەم لەم کۆڕەدا دەتوانم ئەوە بڵێم کە سوارە لە «خەوە بەردینه»دا نموونەی دەقێکی خوڵقاندووە کە تێیدا سوننەت و نەریتی ئەدەبی ،کە وەک ئاماژەم پێ کرد بریتییە لە بەیتی کوردی و ئەدەبیاتی فۆلکلۆریکی کوردی ،و مرخی تاکەکەسیی خودی شاعیر ،واتە سوارە ،بە ئەو پەڕی کارایی و زایایی و توانایی خۆی گەیشتووە. دواجار دان بەوەدا دەنێم کە ئەو خوێندنەوەی ئیمڕۆی من تەنیا توانی دڵۆپێک هەڵێنجێ لە دەریای بەرینی جوانیی شیعری هەرمانی»خەوە بەردینه». هەولێر -بەهاری ١٣٩١/٢٠١٢
سەرنج :ئەم وتارە لە بنەڕەتدا دەقی لێدوانێکمە لە کۆڕێکی تایبەت کە ماڵی وەفایی ڕێکەوتی ٢٠١٢/٠٦/٢١لە گەلەری شاندەر لە هەولێر بۆی ڕێکخستم( .عەبدولخالق یەعقووبی)
ساڵی چوارهم
16
227
ساڵی چوارهم
228
16
وشەی ھێزدار و فــرە مانا (سـیمانتیک) لە دوتوێی شیعردا موحسین ئاوارە
ساڵی چوارهم
16
229
ساڵی چوارهم
230
16
*(وشــە)؛ سەرباز ئاسا ،ھەر لە سەربازگەی خۆیدا بمینێتەوە ،مەشق و جەنگ و جێـگۆڕکێی پێ نەکرێت ،واتە لە دانیشتندا نەیخەیتە سەر قاچ و ،لە سەر قاچیشدا نەکەوێتە حاڵەتی جولە و رۆیشتن ،ئەم وشەیە تەمبەڵ و بێ کەلک و ھەتا (ئیفلیج)یش دەبێت ،نیشانەی نەمری و ھێزداری وشە لەوەدایە کە زۆرتر لە ئاخاوتن و نووسینەکاندا بە کار بێت و دیمومیەتی ھەبێت. *وشەکان دەخرێنە پاڵ یەکتر و (دێڕ و ڕستە) پێک دێنن کاتێ دێڕ یان رستەکان دەستی یەکتر دەگرن ،بابەت چاو ھەڵدێنێ .تۆ بڵیی وشە (نوتفە)یەک نەبــێ ؟!! *چەرخەکانی گاڵێسکەی سەیرورە و بەردەوامی ژیان لە ڕەو و سووڕی خۆی ناکەوێ، گشت مەرز و سروشتێک دەبڕێ و ھەڵـگری زۆر شتی تازەیە کە ئەو شتە تازەیەش ناوێکی ھەیە ،بە وشەیەک سەر ھەڵدەدات و تێکەڵ بە وشە کۆنەکان دەبێت و دەکەوێتە جموجۆل و چاالکی ،بەو پێیەی کە وشە تازەکان دابڕاو لە رابردوون ،چرایەکی تازەن بۆ ئایندەیەکی تر ،واتە وشەی تازە ھەڵـگری داڵ و مەدلوولی تازەن و ھەندێک لە دوێنێ دادەبڕێن و ھەندێکیش جێگای خۆیان دەکەنەوە لە نێو وشەکانی بەر لە خۆیان، بەڵێ لە نێو ڕۆحی مرۆڤـدا وشـە جێگای خۆی کردۆتەوە ،چونکە جار وایە یەک وشە ئاگرێـک لە دڵ دادەگیرسێنێ بە ھێنانە پێشەوەی یادەوەریەک یان ھەر مەسەلەێکی تری وڕوژێنەر جا وشەکان وشەی ئەھریمەنی و دێو و درنجی ترسناک بێ یان ئەھۆرامەزدەی دڵخۆشکەرە ،جا وشەن و کاریگەری خۆیان ھەیە. *لە گەڵ گەشە کردنی تەکنەلۆژیا و زانست و گۆڕانکاریە تازەکان و بە جیهانی بوون و ھەنگاونان بەرەو شارستانیەت و دنیای ژیاری و ئەلکترۆنەکان ،قەوارەی دەستوور و فەرھەنگەکان گەورە تر و ئەستوورتر دەبن چونکە وشەی نوێ لە دایک دەبێ و سەرھەڵدەدات بە تایبەتی لە نێو کۆمەڵـگای پیشەسازی لە برەو دایە لە ئەنجامی وەبەرھێنانی کەرستە و ئامێرە پیشەسازییە تازەکان و مامەلە پێکردنیان لە ئاڵوگۆڕە بازرکانیەکاندا ھاو کات لە گەڵ ئەو سەردەمە بەرە و پێشەوە چووەی ئیمڕۆماندا کە ساڵی چوارهم
16
231
زانیاری و گەیاندن و پەیوەندیەکان ئاسان بووە ،واتە ھاتوو چۆی ئاسان و پەرەسەندنی ڕاگەیاندنەکان و ریکاڵم و خیرایی پیناساندن و رووداو و ھەر ھەواڵێکی تازەی ئەم کەونە لە پاڵ دوزینەوە و لێتۆژینەوەی زۆر ھەمبەر بە شتە نەدیارەکان و شوینەوارە مێژووییەکان و سامانە بە نرخەکان کە ناوی تازە و وشەی نەبیستراوی تازەی لێ دەکەوێتەوە ٠٠ھەڵبەتە ئەدەب بە گشتی و شیعر بەتایبەتی و ھەر وەھا ھونەرێش جگە لە بوارەکانی دی لە نێو ژیان و ژیاری و مەعریفی کە ھەر لە پێشڕەوی دان بەر بەرھەمی ئەو چەرخە نەوەستاوە و جیهانگیرییە دەکەون٠ (رۆمان یاکۆبسن) دەلێت :ــ (زمان وەکو زیندەوەر وایە بە پێی کات شانەکانی ئەو زیندەوەرە ئەمرن و شانەی دیکە لە دایک دەبێ ،شوێنی مردووەکان دەگرنەوە ،شانەی زمانیش (وشـە)یە بە پێی کات، ھەندێ لە وشەکان دەمرن و وشەی نوێ دروست دەبێ ،بەم جۆرە زمان دەژی و بەر گۆڕانیش دەکەوێ ٠٠ھتد)١(* ٠ *وشەی ھیزدار ٠٠وشەی زیندوو ،ڕەگەزێکی سەرەکییە بۆ بنیاتنان و پێکھاتەی دەقێکی سەرکەوتوو ،بۆ نمونە وشەی (رووبار) وشەیەکە زیندوو ،ناخەوێ و لە رۆیشتن و کەفچڕین و شەپۆڵدان و ھەڵبەز و دابەز ناکەوێ ،خوڕە و دەنگ و ئاوازێکی تایبەت بە خۆی ھەیە مرۆڤـ دەخڕۆشێنێ ٠٠واتە ئەگەر ھەر میللەت و تویژ و چین و پیشاوەر و ناوچەیەک زمانێکی تایبەت بە خۆیانەوە ھەبێت وەک زمانێکی ئاسایی یان بڵێن شیوەزارێکی تایبەت ،ھەڵبەتە زمانی ئەدەبی لەو زمانە ئاساییانە و تەقلیدیانە تێپەڕ دەبێت و زمانێکی تایبەتی و دەگمەنی بە خۆیەوە ھەیەتی ،لە نێو ئەو زمانەشدا (وشە) ی ئەدەبی و شیعری و گونجاو رۆڵی خۆی دەبینێ( ٠میخائیل باختیـن) دەڵێت :ــ ((زمانی توێژ و جیهانەکەی ،زمانی گۆرانی و جیهانەکەی ،زمانی کار وژیانی رۆژانە و جیهانەکەی ،زمانی پەیڤین و جیهانە تایبەتەکەی ،زمانی بــە کارھاتوو و جیهانە تازەکانی ،ھەموو ئەو زمان و جیهانانە دەست پێدەکات بە دەرچوون لە پاش ماوەیەکی کورت یان درێژ لە حاڵەتی سەقامگیرییەتی و لە سەرەخۆیی کە پارادۆکسەکان یان بڵێین دژەکان ئاشکرا دەکات ٠٠لە گۆشەنیگای ئەو ڕاستییە بنەڕەتییەوە پێویستە لێتۆژینەوەیەکی جەوھەری بۆ ژیان و شێوازی بە کار ھێنانی (وشــــــە) بکەین لە دوتوێی چاالکیەکانی ئەدەبیدا بەو پێیەی قوواڵییەکی بەر باڵو لە زمانی ئەدەبیدا بەدی دەکریت بۆ دەستنیشانکردنی دەسەاڵتی (وشــــە) بەو شێوازەی کە شاعیر مەحکومە بە یەک بیر ئەویش زمانی تەنیا داخراو (مونۆلۆژیا)یە ،کە ئەو بیر کردنەوەیەش ھاو ڕەگەزە شیعریەتەکەیە کاتێ شاعیر مامەلەی لە گەڵدا دەکات) *()٢ ساڵی چوارهم
232
16
ـــ بەڵێ لە دێڕ و رستەکانی ھەر بابەت و تێکستێکدا لە دەربڕینەکان و ئاماژەییەکاندا لەغز و ھێماکانی بە وشەیەکەوە دەستپێکە و دەردەکەوێ ،وشەیەک رێنمایی دەکات بۆ شوێنە نەدیارەکان ٠٠کردنەوەی کۆد و قوفڵە داخراوەکان و قوفڵە شەرمنەکان ،قوفڵە ترسناک و تەڵسمدارەکان ،کۆدە ناڕۆشەن و شوفرە و بابەتە ناوپۆشراوەکان ٠٠ھتد لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ شاعیری ناودار (ئەدۆنیس) کاتێ لێی دەپرسن (تۆ لە یەکێک لە شیعرەکانتدا دەڵێیت (بـا) زمانی سروشتە و (تیشک)یش زمانی پەتییە ئەمە مانای چی ؟٠ لە وەاڵمدا دەڵێت :ــ (مەبەستم لەوە کە تیشک زمانی پەتییە واتە تیشک بە سروشتی خۆی شت رۆشن و رووناک دەکاتەوە ،تیشک لەم الیەنەوە زۆر لە زمانی پەتی دەچێت کە دەتوانێت مرۆڤـ ھەست و بۆچوونەکانی رووناک و ئاشکرا بکات ،بەاڵم زمانی ئاسایی ناو خەلک سەبارەت بە من (بـا)یەکی فرە دەاللەتە ،ھەندێک جار ناشیرینە و ھەندیک جار ی دیش توندە و جاری واش ھەیە گەرمە و جار وباریش فێنک و ھێمنە( ،بــا) ھێمای دەالالتی مرۆڤـ ھەڵدەگرێ چونکە بەو زمانە خەون دەبینێ و جنێو دەدات و ژیانی رۆژانەی پڕۆسە دەکات ،لە بەر ئەوە ئەو زمانە لە (با) دەچێت) *()٣ *وەک لە پێشدا ئاماژەم بە وشەی جولەدار و زیندوو کرد کە ناخەوێ لە کار ناکەوێ و فرە دەالالتی ھەیە بۆ نمونە وشەی (با) ھەر وەک لە سەرەوەدا (ئەدۆنیس) روونی کردەوە ئەوەتا شاعیر (نەوزاد رەفعەت) لە چەند دیرێکدا وای ھۆنیوەتەوە :ـــ شتێک بە بەر چەنجەرەمدا تێدەپەڕێت دەیکەمەوە دەبینم ھەر باران و (بــا)ش دارەکان دەشکێنێتەوە ئەو بــایە کوێی بریندارە ؟!! بۆ ناسـرەوێت ؟! بۆ تیژ دەڕوا و رووی یاڵەکان ڕادەماڵێت ؟! خەریکە کەژیش ڕاپێچێت ؟! *()٤ سەیر دەکەین لەم چەند دێڕەی سەرەوەدا شاعیر نوزاد رەفعەت (با) بە توند و توڕەییەوە دێتە بەر ھەست و دیدی ئەو ،بە بۆچوونی ئەو دەبێ (با) بریندار بێ یا لە بەر ھەر ھۆیەک بێ ٠ئیتر ئەم وشەیە ،وشەی (بـــا) بە گەلێ ناو و ئامراز لە شیعری شاعیراندا بە کار دەھێندرێ وەک (رەشـە با) ،یان بایەکی ھێمن و لە سەرەخۆ وەک ساڵی چوارهم
16
233
(سروە) (شەماڵ) یان (بای سەبا) کە تەوزیف دەکرێ لە شیعرەکاندا ،ھەندێک لە شاعیران پەنایان بردووتە بەر (با) وەک قاسید بە کاریان ھێناوە کە نامەکانیان بەرێ بۆ دڵبەرەکانیان ،ھەر ئەو (با)ییە کەروێشکە بە گوڵە گەنم و گوڵە جۆ و گیاکان دەکات٠٠ ھەر ئەو (با)ییە خونچەکان بە یەکتر دائەدا و خونچە و درختەکان ئاوس دەکات ،ئەو (با)ییە بۆنی مێینە لە دوورەوە دەئاخنێتە کونە لوتی نێرینەکان دەیانخاتە سمکوڵ و پێکۆلە ،ھەر ئەو (با)ییە ھەرزەکاران دەجولێنێ کاتێ دەڵێن (با)ی چوەتە کونە لوتی یان دەڵێن بە با کەوتووە( ٠٠با)یەک بەڵێ (با ٠٠با) زۆر ھەڵدەگرێ ئەی چۆن مانا ھەڵگر و ھێزدار نییە کە وشەیەکی ئاوا بە بڕشت بێ ؟!٠ *وشــە چاالکەکان ،وشە لە جولە نەکەوتووەکان ،وشە مانا ھەڵـگرەکان کە توانای بەردەوامیان تیایە ،ھەندێک لە وشەکان خانەنشین دەکرێن بەو پێیەی سەردەمیان بە سەر دەچێ و ئاشنا نین بە گوێی نەوەی تازە ،بەاڵم لە فەرھەنگەکاندا ھەر دەمێنن، ھەن لەو وشانە دەبن بە سیمبۆل بە تایبەتی ئەو وشە مێژوویانەی مێژوو شانازیان پێوە دەکات و ناون ٠٠ھەن دەچنە نێو قاوغی بابەتە فۆلکلۆریەکان و کەلەپورەوە، یان نێو داستانە ئیشراقیە شەڕەفمەندییەکان ،وشەی جوان و سیحراوی و ئەفسوناوی و فریادڕەس و مەجازی و خوازەیی و رەوانبێژی و مانا ھەڵگرەکان کە لە ناواخنیاندا ھاڕمونیای جیوەییان ھەڵـگرتووە و لە جولە ناکەون ،ھەڵـگری ئامراز و دەالالت و ئاماژەیین داینەمۆن بۆ بابەتی بە بڕشت و سەرکەوتوو٠ مامۆستا (عەلی زەلمـی) دەڵێت :ــ (وشـــە بە مانا مەعریفی و رادیکاڵییەکەی نەک بە مانا سەر زارەکی و مەئلوفەکەی) *( )٥ـــ (بۆل ریکۆر)یش دەڵێت :ـــ (ئەو وشـــانەی مانادارن بەکارھێنانیان چێژێک دەبەخشن بەو پێیەی سەرکەوتن وەدەست دەھێنن کە زمانی خەون و زمانی شیعرین بەو پێیەی جوانیەکی تایبەتی لە نێو چاوی ئەو وشانەدا دەبینین) *()٦ *وشــەی جوان کە سیحر و چێژ و خەونەکان لە خۆ دەگرێ لە بەکارھێنانیادا زیاتر بابەت دەڵەمەندتر دەکەن و بە درەوشاوەتر دێڕەکان دەھێننە بەر چاو بۆ نمونە ئەگەر وشــەی (شـووشـە) وەرگرین دەبینین وشەیەکە لە شیعرەکاندا بە چەندین رووەوە نیشان دەدرێ ھەر شووشەیە و شلەی تیا بێ بە چ رەنگێک ،رەنگەکان و بریقەی شووشەکە جوانیەک دەبەخشن ،شووشە عەتر لە خۆ دەگرێ ،شووشە خۆی رووناکەو زیاتر رووناکتر دەبێت کە دایدەگیرسێنن بە مۆمێک یان تەزووی کارەبا٠٠یان و یان، شـووشـە وەک ئاوینە وەاڵممان دەداتەوە کە بمانەوێ خۆمانی تیا ببینین ،شووشە ساڵی چوارهم
234
16
ناسکە بە دڵە ناسکەکان ھاو دەکرێ ،بە شکانی دەنگی ھاڕەی ٠٠مانای دابڕان و تووڕەیی و جیابوونەوە دەبەخشێ ٠٠زۆر زۆر مانا ھەڵدەگرێ ئەگەر زیاتری لە سەر بوەستین، یەک وشەیە و بە پێزە ،گەر چەند نمونەیەکی شیعری شاعیران بخەین روو دەبینین چۆن وشەی شووشەیان تەوزیف کردووە کە لە زۆر بۆنە و بوارەوە پەنای بۆ دەبردرێت٠٠ ئەوەتا (نالی)شاعیر کە لەم چەند دێڕەی خوارەوەدا دڵی ناسکی بە شووشە پێناسە کردووە کاتێ دەڵێت :ــ بۆچی نەگریم ،سەد کەڕەتم دڵ دەشکێنێ بۆ مــەی نەڕژێ ،شیشە لە سەد الوە شکاوە ! بە پێی لێکدانەوەی مامۆستا عەبدولکریم مودەڕیس و فاتیح عەبدولکریم سەبارەت بە شووشەی دڵ کە لە سەد الوە شکاوە ٠٠واتە رۆژی سەد جار دەست بە روومەوە ئەنێی، ئیتر چۆن نەگریم ؟ شەڕابی خوێنی دڵم چۆن لە چاوەکانمەوە نەڕژێ و سەر نەکا مادام شووشەی دڵمت لە سەد الوە شکاندووە ؟ بە شوبھاندنی (مەی) بە (فرمێسک) و (دڵ) بە (شووشە) ئیستعارەیەکی موسەڕڕەحە پێکھاتووە )٧( * ٠ *بەڵێ شووشە الی شاعیران لە بەر ناسکی بە کریستاڵ و چراخان و گوڵدان و عەترخان و شەکردان ٠٠ھتد ٠٠شوناس کراوە ،جگە لەوەی لە زۆربەی شیعری شاعیران لە بەر دڵ ناسکی و حاڵەتە رۆمانسییەکانیان ،دڵ بە شووشە پەیوەست دەکەن ٠٠ئەوەتا شاعیر (جەمال غەمبار) لەم قەسیدەیەدا بە ناوی (خەرابات) دەڵێت :ــ ھەرمێی دڵە شــووشــەییەکان ،لە کام جێ دەکەوتنە خوارێ سەبەتەی دەستەکانی تۆ ،نشتمان و مەنفایان بوو کەچی دوا جار ،بە فانۆسێکی تاریک و بە خەزانێکی قەشەنگ و باوەشی پڕ سەرابەوە گەڕایتەوە ٠٠ھتد * ()٨ *کاتێ وشە فرە مانا و دەاللەت دەبەخشێ و لە جولە ناکەوێ ٠٠ھونەرمەند (رووبار ئەحمەد) زۆر بە جوانی وشەیەکمان پێ دەناسێنێ کە چەند کاریگەرە لە مامەلە پێکردنی و تەوزیفکردنی لە شیعردا ئەویش وشەی (ســەما) یە کاتێ دەڵێت :ــ (وشــەی ســـەمــا ،ھەڵبەتە سەدان جۆرە سەما ھەیە) ،سەما زمانە ،زمانێکی گشتگیرە و جەستە دەینوسێتەوە ،ئەوەش دەرچوون و رپسکان نییە لە قاڵبگەری ،ھەروەھا کار کردنە لە جولە بە پێی دەاللەتی حازر بە دەست و ئامادە کراو ،ئازاد کردنی جەستە لە سانسۆڕ و چەسپان و فەرامۆشکردن ،ئەمەش پەڕینەوەیە بۆ جەستەیەکی ھونەری و مەعریفی تا لە سرووتێکی زیندوودا گوزارشت بکات ،یا سەمای زیندانییەک لە بەردەم ساڵی چوارهم
16
235
سێدارەدا کە پیرۆزترین و شکۆدارترین سەمای مرۆڤی شۆرشگێڕە) * ()٩ *کەواتە یەک لەو وشە چاالک و جولەدارەکان بۆ بە کارھێنانی لە شیعردا وشەی (ســەما) کە گوزارشت لە خۆشی و ناخۆشی و تراژیدیا دەکات بە جولەی جەستە و شێوازی دەربڕینی ھەست ،یان وەک ھێمایەک خۆی دەسەلمێنێ بۆ نمونە( ٠٠سەمای زۆربــا) ی کازانتزاکی کە دەمانگەرێنێتەوە بۆ مێژووی یونان و دوورگەی کریت و خەلکە رەشپۆشەکەی ئەوێ وەک تراژیدیاکەی ھەلەبجەی شەھید کە ئەم وشەیە چەند بە ھونەروەرانە کازانتزاکی نووسەری گەورە دەری بڕیوە٠ *وشەی سەما جارێک فەرامۆشی بە رۆح دەبەخشێ لە حاڵەتی کەوتن و ورە لە دەستدان بە ھەڵساندنەوەی بۆ سەر پێ و بە جولە کەوتنەوە و خۆ لە یاد کردن، ھەتا ئەگەر سەما سەمای مەرگ بێت وەک چۆلەکەیەک لە حاڵەتی سەربڕینە بە سەما دەکەوێت ،یان سەمای خۆشی و موژدە و ئاھەنگ و بۆنەکانی کۆمەالیەتی و نشتمانی و نەتەوایەتی و یادکردنەوە و٠٠ھتد٠ واتە ســەما لە دۆڕاندن و شین و ئازارەکان ٠٠ھەروەھا لە بردنەوە و دەربڕینی خۆشحاڵی و زۆرێکی تر ،ھەڵبەتە لە الی شاعیرانیش وشەی ســەما بە فراوانی بە کار ھاتووە ئەگەر سەرنج بدەینە ئەم چەند دێڕەی کە شاعیر (نوزاد رەفعەت) لە قەسیدەی (خۆڵەمێشی فرمێسکەکان) دەری بڕیوە ،سەمایەک دەکا بۆ پاک بوونەوە ،دەروێش ئاسا ،بۆ بەخشینی رووناکی بە رۆح ٠٠کاتێ دەڵێت :ـــ سەما ٠٠٠سەما٠٠٠ تا ویژدان بارانی پاکی دەخواتەوە تا رووناکی ٠٠٠رۆح و جەستە دەشواتەوە تا زەوی دەسووڕێتەوە تا کەژاوەی رەمووزی دەگەڕێتەوە تا بەردی ئەو ھەڵەمووتە بەردی ئەو ھەورازە ڕکە تاشە بەردی ئەو ھەورازە نەفرەتییە سەر دەخرێتەوە بان لوتکە سـە ٠٠٠مـا ٠٠٠سە ٠٠٠مــا٠٠٠ ســە ٠٠٠مــا٠٠٠ ســە٠٠٠ مــا)١٠(* ٠٠٠ *ھەندێ لە وشەکان ھێمای خۆیان ھەیە چونکە لە جەوھەردا مێژوویەک و باکگڕاوەندێکی ساڵی چوارهم
236
16
چەسپوی ھەیە و مانایەکی ھەڵـگرتووە و بووە بە سیمبۆلێک بۆ نمونە کاتێ ناوی وشەی (خەنجەر) یان (کەو) دەھێنین ،سەیر دەکەین نووسەران وشاعیران وەکو پێناسەیەک و ھێمایەکی نەتەوەیی بە کاریان ھێناوە کە رەمزی کوردە ،یان وشەی (پێشمەرگە) کە بە نەتەوەی کوردەوە پەیوەستە وەک وشەیەکی پیرۆز و ھێمایەکی بەرز خوێندنەوەی بۆ دەکرێت بە تایبەتی لەو سااڵنەی دوایانەدا بووە بە سیمبۆلێکی جیهانی بەر باڵو لە میداکان و ڕاکەیاندنەکانی دنیادا ئەم وشەیە دەگوترێتەوە لە زۆر بۆنەدا وەک وشەیەکی پڕ لە شانازی و جوامێری و ئازایەتی و بەرخودانی٠ *(لوا الفواز) دەڵێت :ــ وشە و ئاماژەکانی ،وشە و ماناکانی بە ھەبوونی جەوھەر و ناوەڕۆکێک لە وشەدا ھەر وەکو (ستیفن ئۆلمان) باس لە رۆڵی وشە دەکات لە بەھێز کردنی ڕستە و دێڕی دەربڕدراو بە تایبەتی ئەگەر وشەکان جەوھەردار و مانادار بن)١١(* ٠ *جاری وا ھەیە یەک وشەیە بەاڵم پاشخانەکەی ڕاڤـە و بۆچوونی زۆر ھەڵدەگرێت بۆ نمونە وشەی (سـێو) ھەر لە سەردەمی (ئادەم و حەوا)وە تا ئێستا و پشتاو پشت خواردنی سێوێک لە الیەن دایکە (حەوا)وە کە ئێمەی مرۆڤـ لە بەھەشتەوە فڕێدراینە سەر زەویەکی رووت ،زۆرێک لە نووسەرا و شاعیران وشەی سێو تەوزیف دەکەن وەک پەندیک و بە مانا کردنێک کە دەاللەتی خۆی ھەیە ٠٠سێو لە ئەفسانەکانی جیهانی و کەلتووری میللی دا ھێمایەکە بۆ (خۆشەویستی و پەرەسەندن) لە شوێنانی دی بە (سێوی زێڕین) مانای تر دەبەخشێ واتە (پاداشت و بەخشین) کەچی لە ئەفسانەکانی یۆنانیشدا بەم شێوەیە باس کراوە (لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا (سێوی زیڕین)یان بۆ خواوەند ھەڵداوە ،بووە بە مایەی ناکۆکی و گێرەشیوێنی و تێکچوون لە نێوانیاندا چونکە لە داب و نەریتی ئەغریقیەکان وا ھاتووە ،ھەڵدانی سێو بۆ کەسێک واتە داوا کردنی بۆ پەیوەندی سێکسی و کاری ناڕەوشتی ٠٠ھتد) *()١٢ *لە شیعرێکدا وشەی (کاستالیا)م بەر چاو کەوت دوای ئەوەی ماناکەیم دەست کەوت ئەم وشەیە ناوێکی ئەفسانەییە لە میتۆلۆژیای یونانیدا بە مانای (کانی پیرۆز) ،کاستالیا کچی خواوەندی رووبار (ئەخلیس)ە ،ئەپۆلۆێی خواوەندی تووڕە کردووە و کاستالیای وەدەر ناوە و لە چیای (بارناس) بووە بەو کانییە و پاشان نازناوی خواوەندی ھونەروەرانی پێ نراوە ،دواتر ئەو پیرۆزمەندییەی لە الیەن ئەپۆلۆی خواوەندیش پێی پەخشراوە (کانی پیرۆز ـــ خواوەندی ھونەر) *()١٣ بەڵێ ئەم جۆرە وشانە کە مانا ھەڵـگر و دەاللەت بەخشن ئەگەر بە ھونەری و وەستایی بەکاریان بھێنن ،شیعر چڕ و کەم دیڕ دەکەن ،ھەروەھا راڤـە و لێکدانەوە ھەڵدەگرن ساڵی چوارهم
16
237
بەو پێیەی چەند مانایەکی لێ ھەڵدەھێنجرێ ٠٠بۆیە (راغب االێفھان) لە مفرەداتەکانیدا دەڵێت :ــ (راڤـە کردن و لێکدانەوە گشتگیرترە ،راڤـە زۆرترین بە کارھێنانی لە لەفز و وشەکانیدایە، زۆر جار لە کتێبە خواوەندییەکاندا بە کار دەھێندرێت) *()١٤ *شاعیران خۆیان دەخەنە نێو تەنافبازی (حلبە)ی زۆرانبازی لە گەڵ وشەدا ،بۆ ئەو مەبەستەش گەڕان بە دوای دەمامکە جوانەکان و ھێمایە زیندووەکان کە جێگای تەئویل و گومان و پرسیار و وەجد و شرۆڤـە کردن بێت ،چونکە نایانەوێت راستەوخۆ و ئاڕاستەیی دەقەکانیان بدەنە دەست بەلکۆ بە قۆناخی ریازەی روحی و غەیبانیەتی شیعریەت تێپەڕی دەکەن و لە چەمی چخووری گەمەی زمان و زەمەنەکان و رەھەندە مەعریفیەکانی غەرق دەکەن ،ھەڵبەتە بۆ ھەڵگرتنی ئەو بارە قوڕسە لێپرسراویەتە دەبێ دەرک بەو راستیەوە بکەن و ترس دایانگرێ و دۆش دانەمێنن و بزانن وشـــە تۆپــی ئاگرە و لە گۆڕەپانی ئەدەب بە گشتی و شیعر بە تایبەتی یاری کردن بەو ئاگرە کارێکی ئاسان نییە دەنا وەک ئەوینداریەکەی (ئەلتۆسێر)ی لێدێ بەرامبەر بە (ھێلین) و خنکاندنی لە پێناو بە مانا کردنێکی بێ مانادا٠ وشەبازی ،سەوداسەری و گەڕان بە دوای وشەی مانادار و سەرنجڕاکێش و پڕ ٠٠پڕ لە بۆن و بەرام ،پڕ لە تیشک و بریقە و جولە ،پڕ لە رەنگ و دەنگ و تریفە و شەپۆل ،پڕ لە ھەست و خەون و خوڵیا وخەیاڵ و جوانی ،پڕ لە نمە و باران و دڵۆپە پڕشنگدارەکان و خولقاندنی فەزا و خەیاڵـگە بە دەر لە شوورەی مەئلوفیەت و تقلید و دیڕە سواوەکان بۆ چڕ کردنەوەی بابەت و بەھادار کردنی و گەیاندنیان بەرەو ترۆپ و داھێنان ،گەمەی فێڵبازانە بە وشەکان دەکەن و ئەدەب لە الیان بە تایبەتی ،شیعر ئەوینێکە لە چنینەوە و وردەکاریەکان( ،وشە)ش کارەکتەری سەرەکییە ٠٠٠ئەوەتا (ماالرمیـە) دەلێت :ـــ (قەسیدەکان بە بیرۆکەکان رێک ناخرێن بەلکو بە وشەکان کە مەغزایەکی قووڵ ھەڵدەگرن لەم رووەوە) *()١٥ *ھەر وەھا نووسەر (عادل محەمەد پور) لە ژێر ناونیشانی (وشە و فرە مەدلوولی) دەڵێت :ـــ (لە واڵتی شیعردا ،وشە مانا سەر زاری وقاموسییە ھەوەڵییەکەی خۆی لە دەست دەدات و وێرای ئەم مانا ،ماناگەلێکتـر دەدات بە دەستەوە( ،وشە) شوناسە و ناسنامەیەکی تر پەیدا دەکات ،ئەگەر وا نەبێ ،چەمکێک بە ناو رەخنەی فەنی لە بەستێنەی ـــ رەخنەی ئەدەبیدا سەر ھەڵناداو خوێنەریش لەو دەقە بە چاوی مردوو تەماشا دەکات نەک چاوێکی ھونەری و ھێرمنۆنتیکی و فرە مەدلوولی ،جەوھەری ساڵی چوارهم
238
16
شیعریش ھەر لەم چەشنە روانینە دایە( ،وشەی خونچە و کایەی زمانی و چەسپاندنی فرە واتایی لەم قامووسەدا) وەک نمونە :ـــ (خونچە دڵ) بوونم لە حەسرەت تۆیە (خونچە دەم) خونچەکەی تۆ مەرشیفادا (خونچەکەم) ئەی خونچەکەم ،سینە چاکم وەک گوڵ و دڵ پڕ لە خوێنم (خونچە) وەش ،بێ گوڵی رووخسار و (خونچە) لێوەکەت قوربانی بەم ھەروەھا نووسەر عادل محەمەد پور نمونەیەکی تر بە شیعرێکی (نادری نادر پوور) وتەنی دەھێنێتەوە سەبارەت بە وشە و رۆڵی وشە و گرنگی وشە و فرە مەدلوولی٠ دەقــەکـە٠٠٠٠ ئەمە دار و کولی شیعرە و وشــە (نان)ە و وشـــە (پۆ) یـــە وشـــە (ھیـلمە) و وشـــە (مرخەک) لە دار کولی ئەم شیعرەم ھەڵمواسـن !! *()١٦ • ھەڵبەتە لە زمانە شیرینە کوردەوارییەکەی خۆمانیشدا بە دەیان وشەی وا مانا ھەڵـگر ھەیە فرە مەدلوولی ھەبێ کاتێ لە شیعرێدا بە کاری دەھێنین دێڕێکی زۆرمان لێ کەم دەکاتەوە و تا بە شیعرێکی چڕ و خەست بکەوێتەوە ئەوەتا بۆ نمونە وشەی (کێـلوکە) ٠٠٠کێلوکە وشەیەکە لە ناوچەکانی موکریان لە رۆژھەاڵت زیاتر بە کار ھاتووە بە مانای (ئەو تاک تاکە گوڵە گەنم و جۆیانەی دوای دروێنە لە چۆڵەوانی و ئاقاردا بە پێوە ماونەتەوە ملیان بەر داس و دروێنەکە نەکەوتووە،لە ئاست ئەم مانایەدا ھەر مرۆڤـێک ھەست بە نامۆیی و غوربەتێک دەکات ،چونکە گوڵە گەنم و گوڵە جۆیەکان خۆیان دەڵێن کاتێ ئاوڕ لە دەور و بەری خۆمان دەدەینەوە ،ھاوەڵەکانمان ٠٠دۆستان و خۆشەویستەکانمان ملیان بەر داس کەوتووە و لە الی ئێمە نەماون ٠٠ئومێدی ئەوەمان خواستووە ،خۆزیا ئێمەش ملمان بەر داس کەوتبا نەوەک لەم ئاقارە چۆلەوانییە کە ئەو تەنیاییەی ئێمەی لە خۆی گرتووە وا بە غوربەتەوە ،شنە و سرووە بمانلەرێنێتەوە٠ فەرموو یەک وشەیە چەند مانایەکی گەورەی ھەڵگرتووە ٠٠کەچی (یسینین) • شاعیری ھاوچەرخی رووسی بە چەند دێڕێک نەک بە وشەیەک ھەمان مانا دەخاتە روو کە ھەمان مانا دەگەێنێ کاتێ دەڵێت :ــ ساڵی چوارهم
16
239
لتظرب الریح فی االقل سیقان الحنطە السوداء المتبقیە بعد الحصاد واتـــە٠٠ ھیچ نەبێ( ،بــا) لە السکی ئەو ڕەشگوڵە گەنمانە بدات کە لە دوای دروێنەدا ماونەتەوە !! *()١٧ *بۆ زیاتر قووڵبوونەوە بە نێو ئەم بابەتەدا پێم باشە نمونەی زۆرتر بخەمە روو بە تایبەتی ئەو وشانەی کە دەوڵەمەندن بە مانا و دالالتی فرە و راڤەی زۆر ھەڵدەگرن لە کاتی تەوزیف کردنیان لە شیعردا بۆ نمونە :ـــ وشــەی شــەوارە ڕ ــ لە دەشتی ھەولێر و دەور و بەریدا بەو مانایە راڤە دەکرێ ،لە نێو خێزانێکدا ،ژنێـک وەچەیەکی تازەی لێ دەکەوێتەوە واتە منداڵە فەریکەکەی کە تازە ھاتۆتە سەر دنیاوە، بۆ ئەوەی (شــەوە) دەستی لێ نەوەشێنێ و بیخنکێنێ بە تایبەتی لە شەواندا ،کەس و کاری پلە یەکی نێو خیزانەکە حەوت شەوان شەوارە دەگرن لە دەورەی ژنە زەیستانەکە و کۆرپەکە ،ئەویش بە نەخوتن و شەو بەڕێکردن بە شەوچەرە خواردن و گالتە و گەپ و رابواردن لەو شەوانەدا کە وەک پاسەوانێـکن بۆ ئەو منداڵە تازە بووە نەوەک (شــەوە) یان بڵێین (ئارە) کە لە رەنگی ئاڵی خوێنەوە ھاتووە زەفەری پێ ببات و بیخنکێنێ ،بە تایبەتیش وا باو بووە کە ئەم شەوگارییە لە الیەن خێزان و بنەماڵە دەوڵەمەند و خوا پێداوەکان پەیڕەو دەکرا کە زیاتریش بۆ ئەو کۆرپە تازە لە دایکبوونانەدا ئەنجام دەدرا کە لە ڕەگەزی نێرینە بوون نەک کچ٠ ب ــ لە ھەندێک لە ناوچە شاخاویەکانی کوردستاندا ،ئەو شەوانەی پیاوانی دانشتوانی ئەو شاخانە چرا بە دەستەوە دەگرن و بە شاخەکان ھەڵدەشاخێن بۆ ڕاوە ئاژەڵە دڕندەکان وەک گورگ و پڵنگ و ورچ٠٠ھتد ،جا ئەم ڕاوە شەوە ناوی لێنڕاوە (شـــەوارە) ٠٠ئەوەتا یەک وشەیە و ناوەڕۆکێکی چەند بە پێز مانادارە و راڤەیەکی زۆر ھەڵدەگرێ کاتێ لە شیعردا تەوزیف دەکرێ ٠٠بۆن نـموونە سەیر دەکەین (جمال شارباژێری) شاعیر لەو شیعرەیدا بە ناونیشانی (کەی سەر دەردەکەی ؟!) لەم چەند دیڕەی خوارەوەدا کە دەیخەینە بەر چاو ،وشەی (شەوارە) ی وەک ئێشک گرتن و شەوگاری لە پێناو پاراستنی ساڵی چوارهم
240
16
منداڵێکی تازە بوو و حەوت شەو نەخەوتنەکە و بە شەوچەرە خواردن بەڕێ دەکرێ٠٠ جا شاعیر ناوی میوەکانی ریز کردووە کە لە شەوانی شــەوارە بووندا دەدەندرێت کاتێ دەڵێت :ـــ ھێشووە مرواری رەنگین و گەوھەر بێنە ترێی سەر قووڵە و رشەشمیری و سادانی و کشمیش و بەر بێنە مشتاخی ،باسووق و مێوژ بۆ تاسووق و بۆ گوێزبانە و شەوچەرەی ئێشک و (شـەوارە) دەربێنە ھەنگوینی شاخی دووبەرەی دۆشاو دووبارە دەربێنە ٠٠ھتد ھەروەھا لە ھۆنراوەیکی تردا لە ژێر ناونیشانی (ئەمشەو) وشەی (شەوارە) ی بەکار ھێناوە کە نەخەوتن و شەوگاری تیایە کاتێ دەڵێت: بێ بۆ الی دڵ ئەو شارەی تۆی خۆشویستووە بە مێوانیت ،ئاوەدانیی تێ دەکــــــەوێت دەی فەرموو لــەو ئاوازانەی نەتبیســتووە گوێی بۆ شل کە( ٠٠شەوارە)یە و کەس ناخەوێت *()١٨ *گەلێ جاران یەک وشە خەیاڵی شاعیر رادەکێشێتە نێو خۆی قەسیدەیەک یان وێنەک دێنێتە بەرھەم بۆ نمونە ٠٠وشەی (فەرش) ،شیرکۆ بێکەسی شاعیری راکێشاوەتە نێو بازنەی خۆی کە چەند وینەیەکی شیعری لێ وەدەست بێنێ ئەوەتا نووسەر و روخنەگر (مەحمود نەجمەدین)لە کتێبەکەیدا بە ناوی (ئەوینێک لە شیعر و وشەدا) دەڵێت :ــ شیرکۆ بێکەس خەیااڵنی خوی دەکات بە شیعر کاتێک دەیەوێت بچێتە ناو ژیانی فەرشێکەوە وەک لە چیڕۆکە شیعری (فەرشی سەر دیوارەکە)دا دەبینین شاعیر بۆ نێو (فەرش)ەکە ھەنگاو دەنێ و خەیاڵ و ژیانی نێو فەرشێکەوە دەکات کە نیگارێکی بێ رۆحە و شاعیر رۆح دەخاتە بەری و چیڕۆکی لێ دەئافرێنێ کە جوانتر لە چیڕۆکەکانی واقیع ،بە جۆرێک لە جۆرەکانی ئەزموونی (فەرشی سەر دیوارەکە)ی چیڕۆکەکە ،باشتر بڵێم شیعرێکە رەگەزی چیڕۆکی تێدایە دواجار (تەون) چنینی کۆمەڵێک وێنەی رەنگاو رەنگ و روداو بووە ،بە وشە *()١٩ *وشــە لە واڵتێکەوە بۆ واڵتێکی تر لە گۆشە نیگای میللەتێک و نەتەوەیەکەوە بۆ میللەتەکەی تر ،تێڕم (حکمە) و بەھای تایبەتمەندی و رۆح و ڕەوش و تەقس و نەکھە و پیرۆزمەندی خۆی ھەیە ،بەو پێەیەی رۆڵی مێژوویی و کۆمەاڵیەتی و ئاینی ساڵی چوارهم
16
241
دروستی کردوون ،بۆیە گەلێ ھۆنراوەی وا ھەن لە کاتی وەرگێڕاندا بۆ سەر زمانێکی دی ،سۆز و گوڕ و بەھا و تینی پێشووی لە دەست دەدا ،ھەندێک لە مانا و دەاللەتەکان قەوارەکانیان بچووکتـر دەبنەوە و لەو گەورەییەی ھەیبوو بە زمانی ڕەسەنی خۆی لە دەست دەدا بە تایبەتی ئەگەر وەرگێڕ نەتوانێت ئەو خااڵنە پەیڕەو بکات کە لە گەڵ ئەخاڵقیاتی پڕانسیپەکانی وەرگێڕاندا ھەیە ،کە لە گەڵ ئەوەشدا (ئەنتی حاڵەت) یش ھەیە کاتێک وەرگێڕ بە سەلیقە و بە لێھاتووی خۆی دەرقەتی بابەتەکە دێ و وشـــە بە پێز و چێژ و مانا ھەڵـگرەکانی وەک زمانە ئەسڵ و ڕەسەنەکەی خوی بە قووڵی وشیارییەوە بە کار دێنێ و رۆحێکی تازەتری (پلورالیزمی ــــ فرە الیەنی) پێ دەبەخشێ ٠٠دیارە جیاوازی و فرە مانایی لە وشەیەکەوە بۆ وشەیەکی دی لە ژماردن نایە چونکە ئەو وشانەی لە ڕەحمی کۆمەڵگای کشتوکاڵی و لە دایک بوون جیاوازە لە گەڵ ئەو وشانەی لە بنکەکانی شار و شارستانیەتدا سەریان ھەڵداوە ،یان ئەو وشانەی لە واڵتە پیشەسازییە پێشکەوتنخوازەکاندا گەیشتوونەتە المان ،لە کۆی ئەو وشانەی دەکەونە بەردیدی رێکخەرانی فەرھەنگ و زمانناس و خوینەرانی زیرەک دەرک بە وشــە نامۆ و داتاشراو و وشک و دۆگماکان دەکەن لە بۆتەی تێکستەکاندا کە قوڕسن بە سەر میزاج و زەوقی جوان ویستان ،ھەڵبەتە وشەکانی زانیاری و فیرکاری کە بۆ کاری فیرکردن (تعلیمی) و سەلماندن بە کار دێنن ،وشەی ڕووت و ئاڕاستەیی و سواو و ئاساین ،ھەروەھا وشەکانی (زانستی و رامیاری و بازرگانی و لۆژیک)یش ٠٠ھتد ،کە لە گەڵ شیعر و دەقە شیعریەکان کۆک نین و ناگونجێن لە بەر ئەوەی وشەی شیعری نین و بۆ شیعر ناشێن ،بەڵێ ئەو وشانەی بارگاوین بە مانا و دال و مەدلوول وشەی چاالک و بزێو و بە جولەن و ناسکی و جوانیان لێ دەتکێتەوە ،دانشتنیان کەم و ڕاوەستانیان نێوەند و رۆیشتنیان زۆر لە ئاقاری شیعردا رەشماڵی خۆیان ھەڵداوە٠ *ھەر سەبارەت بەو وشانەی وشــەی شیعرین و شیاون بۆ شیعر سەیر دەکەین نووسەر و رەخنەگر (نەجات حەمید) لە کتیبەکەیدا لە ژیر ناونیشانی لە بنیاتی شیعریەتدا لە ســەر بـۆ چـــوونی (جــان کــۆھین) دەدوێ و دەڵێت ،بە بۆ چوونی جان کۆھین لە ھەر دوو ئاستی فۆنەتیک و سیمانتیکدا ،سیما گشتیەکانی شیعریەتی دیاری کردووە، بە ڕای ئەو زمانی شیعریەت دەرچوون و الدانێکە لە زمانی ئاسایی ،ئەو زمانەش لە گەڵ رۆمانتیکیەکاندا لە دایک بووە ،کە جۆرێک لە تایبەتمەندێتی و جیاوازی داڕشتنی ھێناوەتە کایەوە) *()٢٠ *زمــان گوڕانکاری بەسەردا دێت ،رۆژگار و زمانەکان پەرە دەسێنن و وشــەی نوێ دێتە ئارا و ھەندێ لە وشەکانیش بەر گۆڕانکاریەکان و بەر چەرخی زەمەن دەکەون ساڵی چوارهم
242
16
لە گەڵ پێشکەوتنەکاندا ،وشەی نوێ ئاشنا دەبێت بە نەوەی نوێ،وشە دێرینەکانیش کەمتـر بە کار دێن یان لە کار دەکەون بۆ نمونە سەیر دەکەین ھەندێک لە وشەکان بە تەواوەتی لە کار کەوتوون یان بە سەر زارەوە نەماون و نەوەی تازە لە ماناکانیان ناگەن چونکە ھاو زەمانی ئەوان نین ئەوەتا وشەی (شخارتە یان چەرخ) بەرامبەر بە وشەی لە بیـر کراو و لە کار کەوتوو (بەردەستێ) یان وشەی (ئەلەتریک ٠٠گلۆپ) بەرامبەر بە وشەی (قوتیلە و چرا) یان ئامێری (گاسن) کە بە ھۆی تەلەکتۆر ڕادەکێشرێ بۆ کێاڵنی زەوی لە شوێن وشەی (ھەوجاڕ) کە ئێستا ئەم وشەیە لە یاد کراوە مەگەر لە پێشانگایەکی کەلەپور و فۆلکلۆریدا بەر چاومان بکەوێت یان وشەی (پانکە) بەرامبەر بە وشەی (باوەشێن) دەوەستێت ٠٠ھتد ٠٠نووسەر (ئەلیزابپ درو) دەڵێت :ــ (زمان پیویستی بە بوژانەوەیەکی بەردەوام ھەیە بۆ ئەوەی وشک نەبێتەوە و شیعریش سەرچاوە سەرەکییەکەیە کە زمان دەپاریزێت و نویێ دەکاتەوە) *()٢١ *بەو پێیەی زمانی ئاخاوتن زمانێکی تەقلیدی و سواوە و گشتگیرییە جیا لەو زمانەی شاعیران مامەلەی پێدەکەن بە تایبەتی لە ھەڵبژاردنی وشەکان و ریکخستنی دێڕ و رستەکان و بە مانادار کردنیان ٠٠ئەگەر بگەڕێینەوە سەر ئەم بۆ چوونەی (ئەڕســتۆ) کە دەلێت :ـــ (زمانی ئاخاوتن یان بلێین قسە پێکردن لە زمانی شیعری جیا کردۆتەوە و جۆرە تایبەتمەندیەکی داوەتە زمانی شیعر ٠٠عەبدولرەحمان بدوی لەم رووەوە دەڵێت (ئەڕســتۆ ڕای وایە کە زمانی ئاخاوتن لە گەڵ زمانی شیعر جیایە و دوپاتی ئەوە دەکاتەوە کە شاعیر مافی ئەوەی ھەیە ھەر زمانێکی تایبەتی بە کار بھێنێت کە لە زمانە ئاساییە باڵوەکە بە دوور بێت) *()٢٢ *نووسەران ٠٠شاعیران بۆ جێگیر کردنی وشەکان لە پێکھاتەیی ڕستە و دێڕەکاندا ھەڵسەنگاندنێک بۆ ئەو وشــانە دەکەن ،ئەو وشەیە بێت لە گەڵ بابەتی ئەدەبی بگوزەرێ بەو پێیەی پارچەیەک ئەدەب دەنووسنەوە ،نەک ئاخاوتنی گشتی و بازاڕی و رۆژنامەوانی یان پەروەردەیی و زانستی و کۆمەاڵیەتی ،بۆیە حیساب بۆ ناواخنی وشەکان دەکەن تا چەند مانادارن و دال و مەدلوولیان تیا بەر جەستە دەبێت یان الیەنی رەوانبێژی و جناس ومجاز وئەفسونی و مۆسیقای ناوەکی و دەنگسازی (فۆنۆلۆژی) و بە پێزی لە (مۆرفۆلۆژی) دا یان وشەکە تا چەند بڕ دەکات لە جولەداری و (پۆلۆسیما) یی و (سێمانتیک) کە ئەو وشانەن پتـر لە مانایەک دەبەخشن ٠٠ھتد٠ لە رووەوە ئەگەر ڕا و بۆ چوونی (د ٠ھاوژیــن سلیوە) بخەینە روو بۆ بە دەنگەوە ھاتنمان لەم رووەوە کاتێ دەڵێت :ــ (دۆزینەوەی ئەو وشانەی کەوا مەفھومی چەمکێک دەبەخشن بۆ شیعر زۆر گرنگە ساڵی چوارهم
16
243
چونکە شیعر چڕکردنەوەی مانایە ،لەم روانگەیەوە (شیرکۆ بێکەس) وشەی نوێی بە کار ھێناوە ،وشەی وا کە پێشتر لە شیعردا بە کار نەھاتووە و ئەم وشانەش مەفھومێک روون دەکەنەوە بۆ نمونە وشەی (گارۆ) بە واتەی ھێالنەی مەل لە کونی داردا بە کاری ھێناوە لەم کۆپلەیەدا دەڵێت: بە چریسکەوە باڵ لێـکئەدەم و کەڕەتێکی تر ئەبمە پەپووی وێرانە خاک و لە ناو (گـارۆ)ی درەختی گریاندا ھەڵدەنیشم *()٢٣ ھەر وەھا نمونەیەکی ترمان دەخاتە بەر چاو کاتێ دەڵێت٠٠٠ (شاعیری بە سەلیقە ھەوڵ دەدات جگە لە مۆسیقای دەرەکی ،گرنگی بە مۆسقای ناوەکیش بدات ،پەیوەندی بە مامەڵە کردن لە گەڵ وشەکان ھەیە بۆ نمونە وشەی (گەاڵ) (پەلک) ھەمان مانایان ھەیە بەاڵم موسقا و پێکھاتەیان جیاوازە (گەاڵ) جگە لەوەی خۆی فرە واتەیشی دروستکردووە ،لەم سااڵنەی دوای ڕاپەڕین بۆ دۆالریش بە کار ھاتووە) *()٢٤ *(د موحسین ئەحمەد عومەر) یش دەلێت :ــ (لە کایەی سیمانتیکی ئەو دیاردەیەیە کە دەشێ وشــەیەک لە ناو و ناواخن و جیهانبینییەک ئاڵۆز و دیاریکراوی ئەدەبی و ھونەری کۆمەڵێک مانا بگەیەنێ وەک بۆ نموونە وشەی واڵت لەشیعر و جیهان و خەیاڵی شیعری شێرکۆ بێکەس و پەشێو ،دەشێ زۆر مانا وەربگرن وەک :ناسنامە ،مێژوو ،نیشتمان ،خاک ،کەرامەت ،جوامێری ،خەبات، کۆڵنەدان٠٠٠ھتد)٢٥( * )٠ شاعیر فازل شەوڕۆ لە شیعریکدا بە ناوی (سەفەر) ٠٠بۆ نموونە وشەی سەفەر لە کایەی سیمانتیکیدا یەک وشەیە لـێ لەم شیعرەدا مانا و واتایەکی زۆر لە باوەش دەگرێ سەفەر دەکەم سەفەری ڕێی داتلیشاو سەفەری ھەسپی چاڤۆکدار سەفەری ئاوی بێکەنار یان لە کۆپلەیەکی تردا دەڵێت٠٠ سەفەر دەکەم ٠٠ڤانا ٠٠٠سەفەر٠٠٠٠٠٠٠ چەند بە زەحمەت زنجیرەکانی جەنتاکەم وێکدینەوە ساڵی چوارهم
244
16
یان ٠٠دەڵێت دووریش نییە دوا مەنزڵم (دۆزەخستان) بێت و « ڤـانا « جارێکی تر نەیکەینەوە و ٠٠جارێکی تر نەتبینمەوە سەفەر دەکەم ٠٠ڤانا ٠٠٠٠سەفەر ٠٠٠٠٠٠٠٠٠ھتد * ()٢٦ ـــــ لەم قەسیدەیەی شاعیر فازل شەوڕۆ کە بە ناوی (سەفەر) ناوی ناوە پێشکەشی (ڤانا)ی ھاوڕێی کردووە بریتیە لە ( )١١٢دێڕ ھەموو مامەلەکەشی لە گەڵ یەک وشەیە (سەفەر) جا ئەم وشەیە چەند فرە مانادارە (سەفەری ھات و نەھات ٠٠سەفەری چوون ،ئایا گەڕانەوەی بە دوا دادێ ؟! ٠٠سەفەر دوا سەفەری مرۆڤــ بەرەو ئەبەدیەت و گۆڕستان ٠٠سەفەری ئاو لە سەرچاوەوە بەرەو رووبار و بەرەو دەریا و نادیار ٠٠سەفەری ئاو جارێکی تر بوون بە ھەڵم و بەرەو ئاسمان و دواتر بوونی بە باران و بەفر و تەرزە و دواتر بەرەو شوێنی نادیار ٠٠سەفەر سەفەری خۆشی و ھاوسەرگیـری و مانگی ھەنگوینی و٠٠سەفەر سەفەری ماڵئاوی و لێکدابڕان و گریان وەک سەفەری دوکەڵ کە لە ئاگر جیا دەبێتەوە ٠٠٠ئیتـر یەک وشەیە ھەر وەک شاعیر فازل شەوڕۆ لەو بوارانە و زیاتریش تەوزیفی کردووە کە بڵێین وشەی فرە مانا بەخشە و ،وشەیەکی شیعری و ئەفسوناوی و ھیزدارە لە شیعردا٠ ئەوەتــا نووسەر و رەخنەگر (سەنگەر قوباد) لە ژێر ناونیشانی (ئەفسوونی وشــە و کەتوارییەتی ئەفسوناوی)دا دەلێت :ـــ (لە سۆنگەی سیحری وشــەوە ،نووسەر دەتوانێ ھێز بە دەقەکەی ببەخشێ و شەپۆلە گەوھەرییەکانی سەمایەکی شێتانە لە بۆشایدا پیشان بدەن) *(٠)٢٧ *دێینە سەر خاڵێکی تر ئەویش ئەوەیە کە شاعیر کاتێ زمانێکی نا ئاسایی ھەڵدەبژێرێ کە بە زمانێک دادەکەوێتەوە پێی دەڵین زمانی شیعری واتە زمانێکی جوانتـر لە زمانی باو و سواو ٠٠ئەوەتا (سەتڵیۆس کاستانۆسیس دۆمیسیس) دەڵێت :ــــ (شاعیر زمانێکی نائاسایی بە کار ئەھێنێت ،دوای ئەوە ،شیعر زمانی ئاسایی لە ناو ئەبات و ھەموو چامەیەک زمانێک دروست ئەکاتەوە لەم زمانە تێ ئەپەڕێت)٢٨(*)٠ *جوانکردن و ودەستھێنانی فرە مانا (سێمانتیک) و گەمەی زمانەوانی لە شیعردا ھەندێ لەو وشانەی بە کار دەھێندرێن وەک (جناس) کە وشەیەکە و دوو مانا دەبەخشێ یان پتـر بۆ نمونە ،وشەی (ھەرمێ)) بە مانای (میوە) بۆ خواردن ،بە مانای (ھەر ــ مێ) واتە ھەر مێینە( ،ھەرمێ) واتە ڕامەکە ٠٠غار مەدە (ھەرمێ) بە زمانە سادەکارە کورتکردنەوەکەی واتە بڕۆ و (ھەر ــ مەیێ)٠٠ھتد ،ھەندێک وشەی وا ھەن (پارادۆکسین) ساڵی چوارهم
16
245
واتە دوو وشەی جیاواز و دژ بە یەک کۆدێک یان نهێنیەک لە خۆ دەگرن ،بۆ ئەم مەبەستەش چەند وتەیەک و نمونەیەک دەخەینە بەر چاو کە نووسەر (د ٠عوسان دەشتی) بۆمان ئاوەاڵ دەکات کاتێ دەڵێت :ـــ (گرینگترین بەرکاری شاعیری وشــەیە ،ئەم گرینگایەتییە ئەوەندە زۆرە ھەندێ خاوەن ڕای ھێناوەتەوە سەر ئەوەی کە بڵێن :وشە لە شیعردا ئامراز یا کەرستە نییە ،ماک و جەوھەرە ،لە شاعیرانی ھەرە وشــە ناسی ئێمە یەکیان (نالی)یە،نالی کاتێ وشەیەک ھەڵدەبژێرێ تەنیا مانایەکی لە بەر چاو نییە ،بیر لە ھەموو ماناکانی دەکاتەوە تێدەکۆشێ کەڵکیان لێ وەرگرێ سەیری ئەم بەیتە بکەن :ــ دەورانییە وەک ھێڵەگی سەودا سەری گێـژم بۆیە بە دەقیقی مەسەلە ھەرچی دەبێــژم وشــەی (سەودا) لەم بەیتەدا سێ مانای ھەیە ١ـــ موعامەلە ٢ـــ سۆزی ئەوین ٣ــ ڕەش ٠٠نالی نیازی لە ھەر سـێک مانا گرتووە جا بۆیە ھەر مانایەک میسراعی یەکەم چەشنە لێـکدانەوە و بۆچوونێـک ھەڵدەگرێ)٢٩( * ٠ *کاتێ وشەیەک لە یەک مانا تێپەڕ دەکات و دەوڵەمەندە و جەوھەرێکی ھەیە لە پێکھاتەیەکەیدا بۆ چوونێکی تری نووسەرانمان بۆ دەخاتە ڕوو ئەوەتا (د ٠پەخشان سابیر حەمەد) یش دەڵێت :ـــ وشــە واتە = دال ــ مەدلوول ــ دەاللەت ــ وێنەی ناوەوە ــ واتای مەبەستدار ــواتای خودی ـــ واتای بابەتی ٠٠٠بە نمونە بۆچوونێـکی (سۆسێر) دەھێنێتەوە (دال و مەدلوول) لە یەک وشەدا بۆ نمونە (ئاو) لە دوو ڕەگەزی ھایدرۆجین و ئۆکسجین پێکھاتووە کە ڕەگەزەکەیان بە جیا وەربگیرێ بە یەک وشە ناوی دەھێندرێ) * ()٣٠ *کاتێ شاعیر بیر لەوە دەکاتەوە کە شیعرەکەی پڕ لە جولە و تیشک و باراناوی بێت ،چاالک و لە جموجۆلی ھەمیشەیی بێت ،جا ئەو وشە چاالکانە ھەڵدەبژێرێ کە زیندوون و لە سەر پێ دەوەستن ،توانا و تینی جوالندنیان تیا بێ ،واتە وشەکان بن زمانیان بخوێندرێتەوە و لە ئاست درێژ دادڕی دێڕ و رستە و بەیتەکان کەم بکاتەوە ،بە دەربڕینێکی خەست و چڕ و پڕ و سەرنج ڕاکێش بکەوێتەوە ،ئەو وشانە بێت کە لە نێو کۆمەڵـگەدا پەراوێز نەکرابن ،بە واتەیەکی تر وشەی کۆچکردوو (مھجور) نەبن٠ *نووسەر (سازان زاھیر سەعید) لە ژێر ناونیشانی /بە پێزیی لە مۆرفۆلۆژیدا دەلێت: ـــ (ھەندێ جار لە بارەیی وشەیەک و فراوانیی بەکار ھێنانی ،بۆار و ھەلو مەرجی گونجاو دەرەخسێنن تا وشەی تری لێبکەوێتەوە ،ئەمەش ئاماژە بۆ بە پێزیی وشەکە دەکات ،دانەکانی ئەم ئاستە (بەشێکیان گەنجینەی وشە چاالکەکانن و بەشەکەی تر ساڵی چوارهم
246
16
گەنجینەی وشە نا چاالکەکانن بە (پۆلۆسیمیا) وەک وشەکانی (ئاو ــ سەر ــ دەست ــ چاو) ھتد ،لێرەدا ئەگەر ئاو بە نمونە وەربگرین ،لە بەر ئەوەی وشەکە ڕەگەز و ھۆی سەرەکیی بەردەوامبوونی ژیانە ،بۆیە وەک ناوێک لە فەرھەنگدا بە پێز و چاالکە و بە گۆێرەی پێویستیەکانی ئاخاوتن و دیاردە نۆێکان ،بەشداری داڕشتنی چەندین وشەی تر دەکات وەک وشەکانی (ئاوەڕۆ ـــ ئاوەدان ــ ئاوبازی ـــ ئاوکاری ـــ ئاوپڕژێن ــ ئاودێ ـــ ماستاو ـــ بەفراو ـــ باراناو ـــ تێراو ٠٠ھتد) دەردەکەوێت ٠٠جگە لەوەی وەک زاراوەیەکیش لە بوارە زانستیەکاندا رۆلێـکی گرینگ و بەر پاوی ھەیە کە فۆڕم()H٢O وەک ھیما بۆ دانراوە)٣١(* ٠ *ئەگەر نمونەیەک بەم وشەیە (ئــاو) بێنینەوە کە چۆن شاعیر دەیقۆزێتەوە و مامەلەی لە گەڵدا دەکات بە چەند بارێکیدا بیشکێنێتەوە ئەوەتا شــاعیر (ھاشم سەراج) لەم قەسیدەیەدا (ســەمای ئاو ئاو ئاو)دا دەڵێت :ــ کریستاڵن بۆ ئێمە دادەڕژێن چەنێ کریستاڵین ئاوەکان ! لەم دوو دیڕەدا شاعیر وەک رووناکی مامەلەی لەگەڵ ئاو کردووە کە چەند شووشەین ئەی شەو ٠٠شەوی کەیلبوونی لەززەتە ئاورینگاوییەکان دەبارێ ئاوی جوانی ئاوی ئەگریجەکانی عیشق دەبا مەرگ بێ بەو ئاتەشی پەیکەری میھرەبانیەوە ئاو ســـەما دەکا ئـــاو ئــاو ئـــاو ئـــاو * ()٣٢ لەم چەند دێڕشدا وێنای پەیکەری جوانێک وەک ئاو شــلک و میھرەبانە تیشک دەبارێنێ تیشکی بلوورینی ئاو ،پڕشنگی لەزەت و لەرەی جەستەی ئــاو ٠٠واتە ژنێک لە ئاو سەما دەکا ٠٠ئــــــــاو ،ئـــــــــــــاو ،ئـــــــــــــــــــــاو٠ *بە شێوازێکی تر ،شاعیرێکی تر (جەمال غەمبار) لە دەقێکی تر بە ناو نیشانی (پاڕانەوە لە ئــاو) بەم شێوەیە وشەی ئاو دەگونجێنێت :ـــ ساڵی چوارهم
16
247
بمبەخشە ئەی ئاو ٠٠لە دڵی تۆدا ھەمیشە مێرگێک ھەیە پڕە لە چرا و تەنیایی پڕە لە بۆنـی ئەسـتێرە بمبەخشە لەوەی نەمتوانــی لەو مێرگــەدا ماڵێکی شــووشــەیـم ھەبـێ لە تـۆ ئەی ئاو ٠٠بمبوورە کە لە ئیمالی نووسینەوەی باراندا حەرفی دڵۆپەکانم پاش و پێش خست ٠٠ھتد * ()٣٣ لەم چەند دێڕەی سەرەوەشدا شاعیر جەمال غەمبار لە غەمی کۆ ئاوی نێو مێرگێکدا کە تەنیایە لە گەڵ ئەوەی رووناکی لێ دەدروشێتەوە لە شەواندا ئەستێرە مێوانیەتی بەاڵم لە رۆژدا جێی دێڵێ و ئاو تەنیایە ٠٠بەڵێ وەک کائینێکی زیندوو مامەلەی لە گەڵ ئاو کردووە و دواتر کە باس لە ماڵێکی شووشەیی دەکات ئیحایەکە بۆ ئاو کە دەیبەستێ و دەبێتە شەختە وەک ئەو شووشەیەی شاعیر داوای لێبەخشین لە ئاوەکە دەکات کە نەیتوانیوە لەو مێرگەدا ئەو ماڵە شووشەییەی ھەبێت ٠٠یان دڵۆپەکانی کە ھێندە جوانن ناتوانێ بیانژمیرێ و دەستەبەریان بکات و بیانووسێتەوە ٠٠کۆمەڵێک ھێما و ئاماژەی تیایە ئەو قەسیدەیە ھەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی کە وشەی ئاو تیایدا سەر دەستە و سەر مەشقە٠ *بەو پێیەی زانیاری تازە سەبارەت بە بەرھەمی نوێ و ئامیـر و کەل وپەلی پیشەسازی و سەردەم کە چەندین دەستەواژە و زۆر وشەی تر ،لە گەڵ بەرەو پێشەوە چوونی ژیان و ژیاری لە دایک دەبن و سەر ھەڵدەدەن ،ھەڵبەتە وشەی نامۆ و ھەتا وشەی داتاشراویش بە دیار دەکەون ،لەو نێوەندشدا شاعیران ،ئەو وشانەی شیاون بۆ شیعر بە کاری دەھێنن کە تازەگەریەک بە شیعرەکانیانەوە ببەخشن٠ * ئەوەتا (ھۆراس) دەڵێت :ــ (ھەمیشە بە ھەموو نەوەیەک ڕێگا دراوە رێگاش ئەدرێ کە بە پێی سروشتی گیانی سەردەم وشە دابڕژێ ،ھەر وەک چۆن دارستان ھەموو ساڵێک گەاڵکانی دەگۆڕێ ،ئەوەی لە پێشتـردا شین بووە زووتر ھەڵدەوەرێ ،بۆ وشەکانیش ھەر وایە کۆنترینیان زووتر لە ناو دەچێ ،بەاڵم نوێیەکان وەک نەوەیەکی نەوجوان پشکوتوو گەشە دەکات٠ ھەروەھا ئەوەش دەڵێت ٠٠شیاوە چەند وشەیەک کە خەڵکی پشت گویان خستووە جارێکی تر لە دایک دەبنەوە ،چەند وشەیەکی تریش کە خەڵکی رێزی لێناون لە بەکار ھێنان دەکەون)٣٤( * )٠ *بۆ زیاتر قووڵبوونەوە سەبارەت بەم بابەتە نمونەی ترمان لە بەر دەمدا قیت دەبێتەوە ئەوەتــا (د ٠ئازاد ئەحمەد مەحمود)یش دەڵێت :ـــ *بۆ سەرکەوتن و پوختەیی پڕ لە داھێنان و دەقی شیعر /شاعیر لە سەریەتی رۆڵێکی گرنگ و چاالک بەرامبەر بە وشە ببینێت ،پێویستە بە تێڕوانینی بوونی بابەت لە وشەدا ــــ نەک تەنیا دەاللەتی واتایی ،مامەلە لە گەڵ وشەدا بکات) * ()٣٥ *ھەروەھا ئاماژە بە وتەیەکی (ھۆلدرین) دەکات کە دەڵێت :ــ ساڵی چوارهم
248
16
(کار و دەسەاڵتی زمانی شیعر بە وشە گۆڕین ،وەرچەرخانی جیهان دێنێتە ئاراوە، شیعریش خاوەن واقیع دەبێت ئەگەر سنووری زمانی ھاوتەریب لە گەڵ بۆچوون و تێگەیشتنمان درێژ بکرێتەوە٠ (ھایدگەر)یش لە بارەی مەزنی شیعر دەبێژێت (بە وشــە ــ زمان ــ بوونەوەر ــ دادەمەزێندرێت) * ()٣٦ *کاتێ وشەیەک دەبێتە (رەمــز) ھێما ــ سیمبۆل ـــ جەفەنگ ـــ نیشانە ــ یان سیمۆلۆژیا کە لە زانستی (ئاماژە)وە ھاتووە یان ھەر سیفەتیکی تر کە بە ئەرێنی ھاتبێت لە پێکھاتەیی غەنیمەی شیعرێکدا ،ئەو رەمــزە وەک ئەستێرەیەکی پڕشنگدار لە نێودیڕ و بەیت و رستەکاندا دەدروشێتەوە و ھەڵوەستەی بۆ دەکرێ ،جا سیمبۆلەکە ناوی کەسێکی شۆرشگیر و قارەمان و ناودار بێت ،یان ئەویندارێکی وەفادار ناوی دەرکردبێ وەک شیرین و فەرھاد بۆ نمونە ،یان ناوێکی مێژوویی و ئەفسانەیی و داستانی لە بۆتەی ھەر مەسەلەیەکی رابردووی رووداو کە شیاوی ناو ھێنانەوەی بێت بە ئەرێنی و نەرێنی ،ھەروەھا داھێنەرانی زانستی و ئەدەبی و ھونەری ٠٠ھتد ،کە مەرجیش نییە ئەو سیمبۆالنە راستە و خۆ بخرینە ڕوو جار وایە دەکەوێتە خانەی (ھێرمینۆتیکی) وەک میتافۆر (ئیستعارە) بە کار دێت ،یان بە شێوە (مجاز ـــ خوازەیی) ھەندێ جاریش راستە و خۆ وەک ناو دەخرێتە ڕوو ،گرنگ ئەوەیە ئەم ناوە یان بلێین ئەم وشەیە جیگای وەستانێکە لە کاتی ناو ھێنانی یان کە بەر چاو دەکەوێت لە نێو دێڕەکانی شیعرێکدا چونکە وشەیەکی بە پێز و ھێزدارە لە ڕاکێشانی خوێنەر بۆ تەئویل کردن و لێکدانەوە و بە دواداچوونی واتە ئەو رەمزانەی کە لە یەک وشەدا خۆی دەبێنێتەوە٠ ئەگەر وەک ناو (مەم و زین) سیمبۆل و رەمزی قوربانین بۆ وەفا و خۆشەویستی٠٠ یان (سپارتاکۆس) سیمبۆل و رەمزی تیکۆشەرێک بێت خۆ ڕاگر دژ بە ڕەگەزپەرستان و چەوساندنەوەی مرۆڤـ ٠٠یان کە وشەی (شمشێر) بووە بە رەمزی عروبە الی عەرەبەکان (خەنجەر ــ کەو)رەمزی کوردە (بــا) رەمزی جولەیە یان بڵێین (نێرگز) لە نێو کوردەواریدا ھێمایەکە بۆ ھاتنی وەرزی بەھار و نەورۆز و سەرکەوتن واتە یەک وشە چەند دیڕێکت لێ کەم دەکاتەوە لە شیعردا لە پێناو چڕ و خەست کردنەوەی شیعر ،کاتێ سیمبۆلێک خەیاڵی خوێنەر رادەکێشێ یان ھەڵوەستەی پێ دەکات و لێکدانەوەی بۆی ھەیە ،ئەگەر زانیاریشی دەربارەی ئەم وشەیە ٠٠ئەم رەمزە نەبێ دەیخاتە حاڵەتی پرسیار یان بە دواداچوون ٠٠بۆی ھەیە ئەوەش بڵێین ،بە تایبەتی لە پەیڕەوی نووسنەوەی شیعری کۆنکریتی زیاتر تەرکیز لە سەر وشە دەکرێت واتە بۆ کورتکردنەوەی زمانەوانی٠ *(د ٠پەخشان سابیر حەمەد) دەڵێت :ـــ (لەوانەیە ــــ ئەرســـتۆ ـــ ( ٣٢٢ـــ ٣٨٤پ ٠ز) دێرینتـرینیان بێت کە لە ئاستی زماندا ئاماژەی بۆ رەمز کردبێت و الی وابوو چەمکی شتە ھەستپێکراوەکان لە پلەی یەکەمدا و دواتریش ئەپستراکتە پەیوەستەکان لە پلەیەکی بەرزتر ،لە پلەی شتە ھەستپێکراوەکاندا٠ ھەروەھا دەڵێت ـــــ وشـــــە گوتراوەکان رەمزن بۆ حاڵەتە دەروونییەکان ،رەمزن بۆ وشــە گوتراوەکان) *()٣٧ *ھەر لە دوتوێی باسەکەماندا ئەگەر لێی دانەبڕێین وەک کەرستەیەک لە کەرستەکانی ساڵی چوارهم
16
249
بە کار ھاتووی نێو شیعر بۆ کورتکردنەوەی زمان (خوازە)مان بە نمونە ھێناوە کە چەند مانایەک بۆ وشە بەر جەستە دەکات ٠٠لێرەدا ڕا و بۆچوونێکی (د ٠حەمە نوری عومەر کاکە) بە نمونە دەھێنینەوە کاتێ دەڵێت :ـــ (شیوازی شاعیر لە کار و مامەلە کردنیدا ،لە گەڵ وشە و دەسـتەواژەکان ،شیوازێکی ھونەریی و جوانکارییە و کارێکی ھونەرییە کە شاعیر بنیادی دەنێت ،کەرستەی سەرەکی لەو پرۆسەیەدا (خـوازە)یـــە کە بە گواستنەوەی وشە لە مانا ڕاستەقینەکەیەوە بۆ مانایەکی تر بنیات دەنرێت ،چونکە ئەو واتا و مانا نوییەی کە لە رێگای ھونەرەوە دەیگەیەنێت ،واتا راستەقینەکەی ناگەیەنێت ،بە کورتی ئەم ھونەرە لە لێکۆلینەوە رەوانبێژییەکاندا ،بە گەلێک شێوە باس کراوە ،بەر باڵوترین بنەمای روون دیاری زمان لەو بوارەدا (خواستن)ە)٣٨( * ٠ *پێویستە وشــە لە نێو ڕستەدا بە گونجاندنی جێگیر بکرێت نەوەک نەخش و جوانی دەربڕین ئاڵۆز بکات ،وشــە ئەو بەردەیە ٠٠یان بڵێین ئەو خشتەیە بە ال تەراز کردنی مەترسی دەخاتە دیواری ھەڵنراو ،یەک وشەی نەشیاو لە پاڵ وشەکانی تر ئەگەر شیاویش بن ،بە دیار دەکەوێ و گۆڕنکاری بە سەر جوان گوتنی بابەتەکە دێنێ ٠بۆ نمونە شاعیری جوانـەمەرگ (ئەنوەر مەسیفی) دەڵێت :ــ (لە رۆمانی (جینی) ئاالن ڕۆپ گریدا ،ھاتووە کاتێک مامۆستایەکی زانکۆ وانە بە مندااڵن دەڵێتەوە ،دەڵێ :باوکم لە ناو دەریادا مرد ،جین کە یەکێکە لە منداڵەکان بە مامۆستاکە دەڵێ :بڵێ باوکم لە ناو دەریادا (خنکا) نەک (مرد))٣٩(* ٠ بەڵێ بە ئاڵو گۆڕ کردنی وشەیەک دیڕێکی نەشیاو ،گۆڕانی بە سەردا ھات ،بوو بە دێڕێکی شیاو و جوانتـر لە جاران٠ *لە کاتێکدا کە وشــە ھەڵگری واتایە ،ھەڵـگری داللەت و توانستێکە لە نیو قاوغی زمانێکی الدراو لە زمانە ئاسایەکەدا کاری خۆی دەکات و بە وشەی شیعری ناو دەبردرێت ھەڵبەتە ئەم جۆرە وشانە کە بزێو و فرە مانایین (سێمانتیکی) لە دوتوێی بابەتەکاندا گرنگی خۆیان ھەیە کاتێ کە تەوزیف دەکرێن لە شیعرێکدا ٠٠ئەگەر ڕا و بۆچوونی نووسەران بخەینە ڕوو بۆ بە سەلماندنی بۆچوونەکانمان ئەوە (د ٠ئازاد ئەحمەد مەحموود) دەڵێت :ــ (واتاسازی ـــ سیمانتیک ـــ بە یەکێک لە بابەت و کرۆکە گرینگەکانی زمانی زمانەوانی دادەنرێت ،لە ڕاستیدا واتاسازی ــ دەاللەتکردن ـــ بە کار و چاالکیەکانی لە ژێر کاریگەری زانستێکی تایبەت بە داڵنی (وشــە) تێدەپەڕێت ،تۆڕ و ڕایەڵە تێکتـرنجاوەکانی بە مەبەستی واتا پێکان ھەڵدەکاتەوە ،قووڵی ناخی (وشــە) ناواخن دەکات و چەپکە واتایەک بە نیازی جۆراو جۆر دەچنێت) * ()٤٠ ھەروەھا لە شوێنێکی تردا دەڵێت :ــ ((ئەگەر ناوێک لە ناوەکان توانستی ھەبوو کۆمەڵە واتایەک بگەیەنێت پێویستە بزانین کە ھەموو ئەم واتایانە گونجاو و شیاون ،بەاڵم لە ڕێزبەندە دیار کراوەکەدا یەکێک لەم واتایانە دیاری دەکرێت)) * ()٤١ *ھەندێ لە وشەکان وەک ئەوەی وشەیەکی ئەزەلی بن و لە گەڵ سروشت ھاوژین و ساڵی چوارهم
250
16
ھاوسەر بن و ھەمیشە بە زیندووی دەمیننەوە خۆیان نوێ دەکەنەوە و نەمرن ،ئەویش وشەی وەرزەکانن کە دەیمومەیان ھەیە و سووڕ دەخۆن و لە سەر زمانی شاعیر و نووسەرانی سەر ئەم ھەسارەیە دەگوترێتەوە و دەیان و سەدان و بگرە ھەزاران ستایشی جۆراو جۆری بۆ دادەمەزرێنن و بە کاری دەھێنن و تەوزیفی دەکەن لە نووسین و شیعرەکانیاندا ،یەکێک لەو وەرزانە وشـــەی (پایز)ە ،دیارە ئەم وشــەیە نە کۆن دەبێ٠٠ نە پەراوێز دەکرێ و ھەمیشە زیندووە ٠٠٠یەکێک لە شاعیران (ئازاد دلزار) لە قەسیدەی (پایز)دا کاتێ دەڵێت :ــ پایزە و ورد ورد دەبارێ زەوی کزر بۆنی پەڵە و ،خۆشەویست و نانی لێدێ ترپەی باران ،خشەی گەاڵ و ،بۆنی قەسەری ناو پاوان *** یان ٠٠٠شۆڕە بی لەرز دەیگرێ کە جار جار لە کێوانەوە کزەیەکی سارد ھەڵدەکا تشرین بە کراسی زەردەوە لە ژێر ھەموو درەختێکا پاڵـکەوتووە *** یان ٠٠٠قەتارەی قورینگ و قازان ھەرایانە، « شـەم « لە کوێستانێ دێنەوە باسی ئەشقی وان و ورمێ دەگیڕنەوە ٠٠ھتد *()٤٢ بەڵێ لەم قەسیدەیەی شاعیر ئازاد دلزاردا کە چەند کۆپڵەیەکمان لێ وەرگرت وشەی پایز لە الیەن ھەزاران شاعیرانی دنیاوە وەک ئەم شاعیرە خەمەکانی پایز و ھەڵوەرینی گەاڵ بە رەنگی زەردیانەوە ،گەڕانەوەی کۆچەریان و قاز و قورینگ و ھەوار چۆڵ کردن و دەست لێک بەردان و دوور کەوتنەوەی دڵداران و دەیان بابەتی تر کە نووسەران و شاعیران خۆیان دەئاخنە نێو رۆح و گیانی ئەم وشەیە پایز ٠٠ھتد ،بەڵێ یەک وشەیە بەاڵم بە پێزە و ھێزدارە و کاریگەرە و نەمرە٠ *بیر وڕای ھەمە جۆر و گفتوگۆ و لێدوان و قسەی زۆر لە سەر ئەوە کراوە ،ئایا وشەی شیعریی ٠٠یان شیعریەت زمانێکە جیا لە زمانی ئاخاوتن و زمانی پەروەردەیی و زانستی و کۆمەاڵیەتی و ئاسایی ،ھەر وەک لە پێشدا چەند نمونەیەکمان ھێناوەتەوە کە رێگام پێدەدات بڵێم وشەی شیعری ھەن لە ناوەڕۆکدا دەڵەمەندن بە مانا و جولە و چاالکی ھەروەھا ھەن لەو وشانە چیڕۆک و باکگڕاوندێکیان ھەیە یان شانازمەندییەک و ھێما و سیمبۆلێکە٠٠ھتد٠ * (د ٠سافیە محەمەد ئەحمەد) چەند نمونەیەک لە بارەیەوە دەخاتە روو٠٠ (کۆھین) دەڵێت( :زمانی زانستی بۆ بەکار ھێنان ــــ بریتییە لەو بەکارھێنانەی کە نمونەی دەرخستنی زمانێکی بێ شیعرییەتە) ساڵی چوارهم
16
251
(لیوسپیتزەر) دەڵێت(( :زمانی شیعریەتیش زمانێکی الدراوە و سەرپێچکارە لە زمانی ئاسایی و یاسایی رێزمانی تایبەت بە خۆی ھەیە ٠٠ئەوەش بۆ ئەو مەبەستە دەگەڕێتەوە کە نووسەر و شاعیران ھەوڵی بۆ دەدەن بە زیاد کردنی ئەرکێکی تر بۆ زمان ٠٠واتە زمانی شیعری و وشەی شیعریی جیادەکرێتەوە)) * ()٤٣ ھەروەھا (ماالرمیـە) ـــــ ١٨٤٢ـــ ١٨٩٨ز ــــ وشە دەکاتە کرۆکی کردەی شیعری و دەڵێت: (ئێمە دیڕە شیعرەکان بە بیر دروست ناکەین ،بەڵکو بە وشەکان دروستیان دەکەین) *()٤٤ *وشە لە کتێبە تیۆری و رەخنەییە کۆن و نوێییەکاندا بە ڕەگەزێکی بنچینەیی زمانی دەقی شیعری دانراوە ،واتا توانا و لێھاتووویی شاعیر لە چۆنیەتی مەزراندنی وشە٠ *ئەرستۆ :یەکەم وشــە لە شیعردا خاوەن پێکھات و ئەرکێکی جیاوازتر و بەرزترە بە بەراورد لە گەڵ زمانی ئاسایی٠ *کونتلیان( :دەقە ئەدەبیەکان لە نێوان خۆیاندا لە یەکتر بەرزتر دەبن ،بەو توانایەی داھێنەر ھەیەتی لە ڕەفتار کردنی بە کەرەستەی دەقەکە ئەویش وشــــــــەکانن) * ()٤٥ *ئەوە وشەکانن بوون بەو خشتانەی دیواری بەیت و دێڕ و رستەی پێ ھەڵدەھێندریت و بابەتی ئەدەبی لێ دێتە بەرھەم ،بەاڵم چ دێوارێک ،دیوارێکی ئێستاتیکیانە و دواتر بنیاتێکی ئێستاتیکیانە کە تاق و تەالرێکی بەر چاوە و بە وشەی شیعریانە بەرز بۆتەوە ـــــ (د ٠یادگار لەتیف شارەزووری دەڵێت) :ـــ (ئەدەب لە الی ـــــ ستانلی فیش ــــ زمانە ،بەالم زمانێکە لە رێی تێڕوانینی کەسێتی خۆمانەوە لێی تێدەگەین ،ئەو تێڕوانینەش ئەوە دەگەێنێت کە ئێمە بڕیارمان داوە لە ڕێگای ھوشیاری خودی خۆمانەوە لەو سامانە بڕوانین کە زمان ھەردەم ھەیەتی٠ (یاکۆبسون) دەڵێت :ــ شیعر بریتیە لە نامەیەکی زمانەوانی داخراو ،ئاڕاستەکەی تەنھا بۆ خودی خۆیەتی، ئاڕستەکەی بە پلەی یەکەم ئاڕاستەیەکی ئێستاتیکیانەیە) * ()٤٦ *دوا وتەمان لە مەڕ وشە و رۆڵی وشە کە دوا وتەش نابێ چونکە ئەو مەسەلەیە زۆر ھەڵدەگرێ ،بەاڵم گرنگ لێرەدا ئەوەیە چەند بە ھوشیارانە و رۆشنبیرانە مامەلەی لە گەڵ دەکرێت بۆ تەوزیف کردن و جێکردنەوە و بایەخ پێدانی و لە دەست نەدانی جەوھەر و ناوەڕۆکە دەوڵەمەندەکەی کە ھەیەتی بە تایبەتی ئەو وشە ھەڵبژاردە دانسقانەی کە باکگڕاوندێک و پاشخانێکی تەئویالنە و مانا ھەڵـگریان ھەیە و بە وەستایانە جێگیر کرێن لە نێو بەیت و دێڕەکاندا ٠٠٠لێرەدا دەگەڕینەوە و چەند دێڕێک لە کتێبی (مێژووی رەخنەی ئەدەبی لە یونانی کۆندا لە روانگەی ئەڕستۆ و دوای ئەڕستۆوە) دەخەینە ڕوو (دیۆســیۆس) لە کتێبی رێکخستنی وشە دا ،باس لەوە دەکات کە نابێت لە کاری نووسین و رێکخستن وشەکان گرینگی پێ نەدرێت و بە ئاسانی سەیری بکرێت ،ھەروەھا نابێت وشەکان ھەر جۆرێک کە ھاتە پێشەوە یان دڵخوازیانە دایڕێژین ،بەلکو دەبێت رێسا و بنەماکان لە بەر چاو بگیرێن و پابەند بن پێیانەوە جێگیری و بە ھێز بوونی وشــە، روونی و داھێنانی تێکھەڵکێش کردن و سوود وەرگرتن لە جوانکاری و رازاندنەوە لە ساڵی چوارهم
252
16
ھونەری وێنا کردن ،بە سێ خەسڵەتی سەرەکی پێکەوە گرێدان و رێکخستنی ھونەری وشــە دایدەنا و بڕوای وا بوو کە دەبێت نووسەر گرنگی بەم الیەنانە بدات ٠٠ھتد ئەمەیان لە الیەنی ھونەرییەوە ،کەچی (لونگینۆس) لە بەرھەمە ئەدەبییەکانی رابردوودا بە دوای شێوازی دەربڕینێکی ئاست بەرزدا دەگەڕێت و لە ھەر شوێنێک (وشەیەکی جوان و گونجاو) بدۆزێتەوە ستایشی دکات)٤٧(* ٠
ئــەنجــام ــــــــــــــــــــــ ئەو بابەتەی خستومەتە بەر دەست سەبارەت بەو وشانەی کە رۆڵی کاریگەریان ھەیە لە نێو بابەتێکی ئەدەبی بە گشتی و شیعر بە تایبەتی و نمونەی پێویستیش کەم تەرخەم نەبووە لەم لێکۆلینەوەیەدا وەک پێویست ئەویش ھەر لە مەڕ (ئەو وشانەی ھێزدار و چاالک و پڕ لە جولە و فرە مانا (سێمانتیکی) و جوانی و ڕەونەق و رووناکدارە، ئەو وشانەن رۆحی جناس و روانبێژی و مجاز و راڤە و تەئویل و رامان و لیکدانەوە و گێڕانەوەی تیایە ،وشەیەکن دەوڵەمەند بە سیمبۆل و ئەفسانە و ناو و کەسایەتیە نەمرە مێژووییەکان ،وشەیەکن ھەڵـگری دال و مەدلوول کە توانست و بایەخی خۆی ھەبێت٠٠ بە پێچەوانەی ئەو وشانەی سادە و ئاخاوتنی رۆژانەن سواو و تقلیدین ،یان وشەی زانستی و پەروەردەیی و بازرگانی و کۆمەالیەتین کە وشک و برینگن بۆ رۆحی شیعر زۆر کەم لە شیعردا درەوشانەوەیان ھەیە چونکە وشەی شفاف و ناسک و ئێستاتیکایی نین یان بلێین وشەی شیعری نین ،بۆیە ئێمە لە بەکار ھێنانی وشە و تەوزیف کردنیان لە نێو دێڕە شیعرەکاندا پێویستە بە دوای وشەی کارا و دانسقە بگەڕێین نەک تەنیا قاوغ بەلکو بە ناوەڕۆک دەولەمەند وپڕ بێت بۆ بە مانا کردنی تێکست ،ھەر وەک (ســتیفن ئۆلمان) باس لە وشە دەکات کە لە دوتوێی بابەتەکەشمدا ئاماژەم پێکردووە دەڵێت (رۆلی وشە گرنگە لە بەھیز کردنی رستە و دێڕی دەربڕدراو بە تایبەتی ئەگەر وشــەکان جەوھەردار و مانادار بن) ھەروەھا (بۆل ریکۆر) وای لێکدەداتەوە کە (ئەو وشانەی مانادارن بە کارھێنانیان چێژێک دەبەخشن بەو پێیەی سەرکەوتن وەدەست دەھێنن کە زمانی خەون و زمانی شیعرین جوانیەکی تایبەتی لە نێو چاوی ئەو وشانەدا دەبینین) بـەڵـێ ٠٠دوو جورە وشە لە ئاخاوتنی رۆژانەمان و لە فەرھەنگەکان و داب و دەستورەکانی زمانەوانی و شێوە زاراوەکاندا ھەیە ئەویش ئەو وشانەن کە وشەیەکیان ،رووت و ئاسایی و سادەیە ،دووەمیان (بە جولە و واتادار و ھێما بەخش و دەنگ و جوانی و تەڕێتی و خرۆشان و درەوشانەوەی تیایە ،شیاوە بۆ بە کار ھێنانی لە ھەر پارچەیەکی کیشوەری شیعردا بایەخ و نرخی خۆی ھەیە)٠ کەسێک ناتوانێ نکولی لەوە بکات کە وشـــەی (رووبــار) وشــەیەکە زیندوو ٠٠ناخەوێ، لە ڕۆیشتن و کەفچڕین و شەپۆلدان و ھەڵبەز و دابەز ناکەوێ ،سەرچاوەی ژیانە و جوانی و رۆشنایی خۆی ھەیە ،خوڕە و مۆسیقا و ھاڕمۆنی ناوەوە و دەرەوەی بەخشندەیە و ساڵی چوارهم
16
253
ئومێد بەخش و دڵڕفێنە ٠٠ھتد) جا ئەم وشەیە لە شیعرێکدا چۆن جێگای خۆی ناکاتەوە و کاریگەری نابێت ؟ بۆیە ناتوانین نەڵێین وشەیەکی شیعرییە ٠دەبێ ئەوەش لە بیر نەکەین لە بەکارھێنانی وشەی مانادار و ھێما بەخش دەبنە کارکتەرێکی بە ھێز لە پێناو چڕ و خەست کردنەوەی شیعر بۆ بە دوور خستنەوە و درێژدادڕی دەق بە تایبەتی لەو سەردەمەی ئێمەدا کە دنیای جەنجاڵ و کەم بوار و تیژ ڕەوییە ،تا قەوارەی نووسین و کتێبەکان بچوکتر بکرێنەوە ،خوێنەرانی زیاتر بەرە و رووی دەچن و ھەڕمێنی زۆرترە٠٠ کە وا بێ دەگەڕێمەوە سەر مانشێتی یان بڵێم سەردەرە و ناونیشانی بابەتەکەم (وشەی ھێزدار و فرە مانا (سیمانتیک) لــــە دوتوێی شیعردا) وا بزانم کەمم تیا نەوتووە ئەگەر زۆریشم نەگوتبێ بە پێی توانا ھیوادارم بەردێـکم خستبێتە سەر ئەو بەردانەی کە لە بنیادی شیعردا ھەڵدەھێندرێت٠ ســـــەرچــاوەکــــان:
*( )١رۆژنامەی ھاوکاری ژمارە ٧٣٦لە ١٩٨٤ / ٥/ ٣لێکۆلینەوەیەک بە ناوی (لە پێناوی خزمەتکردنی زمانی کوریدا) نووسینی خوالێخۆشبوو (غازی فاتح وەیس) کە ئاماژەی بە وتەیەکی (رومان یاکۆبسن)٠ * ( )٢کتێبی (الکلمە فی الروایە) من النقد العالمی ( )١نووسینی /میخائیل بختیـن /وەرگێرانی (یوسف حالق) سوریا /دمشق / ١٩٨٨ /لە باڵوکراوەکانی (وزارە الثقافە) ل ٥٦٠ *( )٣کتێبی /گفتو گۆیەک لە گەڵ (ئەدۆنیس) وەرگێڕانی (نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد) لە باڵوکراوەکانی (دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم) چاپی دووەم ــــــ ٢٠٠٨ / ٢ / ٢٥سلێمانی٠ *( )٤دیوانی (پەرییەکان ھەڵ دەفڕینمەوە) ی شاعر نەوزاد رەفعەت لە باڵوکراوەکانی دەزگای ئاراس / ٢٠٠٤ /ل ٢٦٠ *( )٥گۆڤاری کاروان ژمارە ١٣٠ساڵی ١٩٩٩ــــ ل ١٨ــــ نووسنی عەلی زەلمـی٠ *( )٦کتێبی (حێـان دافنشی) نووسینی عەبدولکریم یحیا زێباری لە باڵوکراوەکانی بنکەی گەاڵوێژ مەڵبەندی گشتی / بە زمانی عەرەبی /ساڵی / ٢٠٠٩سلێمانی /ل ٩١٠ *( )٧دیوانی نالی لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی (مەال عەبدولکەریمی مودەڕیس و فاتیح عەبدولکریم) چاپی نوێ عەتائوڵاڵی حەواری ئەسەب /لە باڵوکردنەوەی کوردستان /سنندج ـــــ ١٢٩٨٦ـــ ٧٩م /ل ٥٤١ *( )٨دیوانی جەمال غەمبار /لە باڵوکراوەکانی بنکەی ئەدەبی و رۆشنبیری گەالوێژ / ٢٠١٠ /تایبەت بە چواردەھەمین ڤیستڤاڵی گەالوێژ /زنجیرە / ١ل ٣٢٦٠ *( )٩گۆڤاری رامان ژمارە ٤٨حوزەیرانی / ٢٠٠٠چاوپێکەوتنێک و گفتوگۆ لە گەڵ ھونەرمەند رووبار ئەحمەد٠ *( )١٠دیوانی (پەریەکان ھەڵدەفڕێنمەوە) شیعر /نوزاد رەفعەت /لە باڵوکراوەکانی دەزگای چاپ و باڵوکردنەوەی ئاراس /ھەولێر ٢٠٠٤ل ٢٥٠ *( )١١کتێبی (فلسفە المعنی فی النقد العربی المشرقی المعاصر ــــ من ١٩٤٥الی ١٩٩٩٠م) نووسینی /لـوا الفواز /لــە باڵوکراوەکانی (مشروع بغداد عامە الثقافە العربیە) / ٢٠١٣ل ٦٣و ٦٤٠ *( )١٢کتێبی معجم دیانات و اساتیر العالم /اعداد /ا ٠د ٠امام عبدالفتاح امام ــــ رئیس قسم الفلسفە /جامعە الکویت٠ *( )١٣ھەمان سەرچاوە *( )١٤کتێبی رەخنەی ئەدەبی (خوێندنەوەیەکی ئەکادیمیانە بۆ رێباز و میتۆدە رەخنەییەکان /نووسینی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د ٠ئازاد عەبدلواحد کەریم /لە باڵوکراوەکانی یەکێتیی نووسەرانی کورد /کرکوک / ٢٠١٣ل ٨٨٠ *( )١٥گۆڤاری الثقافە االجنبیە /ژمارە ( )١ساڵی سێیەم / ١٩٨٢علم اللغە و فن الشعر /نووسینی جورج شتایز / وەرگیرانی بۆ سەر زمانی عەرەبی /ناجی الحدیپی٠ *( )١٦کتێبی (سۆزی لیریکا لە ئەزموونی شیعری کوردیدا) نووسینی ــ عادل محەمەد پوور ـــ لە چاپکراوەکانی وەزارەتی رۆشنبیری و الوان ھەرێمی کوردستان /ساڵی / ٢٠١٠لە ژێر ناونیشانی (وشە و فرە مەدلوول) ل ١٥٨ و٣٤٧٠ *( )١٧کتێبی (قصائد مختارە) یســینین /وەرگێڕانی لە ڕوسییەوە بۆ سەر زمانی عەرەبی /حســب الشیخ جعفـر /لە باڵوکراوەکانی /دار الرشید للنشر /وزارە الپقافە و االعالم /سلسلە الکتب المترجمە/ ٨٢ساڵی / ١٩٨٠ل٩١٠ ساڵی چوارهم
254
16
*( )١٨دیوانی کــۆ شیعری جەمال شارباژێری /بەرگی دووەم /لە باڵوکراوەکانی یەکێتیی نووسەرانی کورد / مەڵبەندی گشتی /ژمارە / ١٠٤ھەولێر ساڵی / ٢٠١٣ل ٢١و ٣٢٠ *( )١٩کتێبی (ئەوینێک لە شیعر و وشە) نووسینی مەحمود نەجمەدین /لە چاپکراوەکانی یەکێتیی نووسەرانی کورد /لقی کرکوک /ساڵی / ٢٠١١ل ٥٣٠ *( )٢٠کتێبی (پراکتیزە کردن و تیۆریزەکردنی رەخنەی ئەدەبی) نووسینی ـــ نەجات حەمیـد ـــ لە باڵوکراوەکانی وەزارەتی رۆشنبیری و الوان /بەریوەبەرایەتی چاالکی وێژەیی /ھەولێر / ٢٠١٣ /ل ٩٥٠ *( )٢١کتێبی الشعر کیف نفھمە و نتژوقە ،الیزابپ درو ،ترجمە /محمد ابراھیم الشوش ،مکتبە منیمنە ،بیروت /١٩٦١ێ ٨٤٠ *()٢٢کتێبی (فن الشعر /ارسگو گالیس /ترجم عن الیونانیە وشرحە و حققت نێوێە عبدالرحمن بدوی /چاپی دووەم /دار الپقافە بیروت /لبنان / ١٩٧٣/ێ ٠/ ٦١لە وەرگرتن و وەرگێڕانی بۆ سەر زمانی کوردی ئەم چەند دێڕانەی سەرەوە لە دوتوێی کتیبە بە نرخ و تێزەکەی /د ٠پەرێز سابیر /رەخنەی ئەدەبی کوردی و مەسەلەکانی نوێکردنەوەی شیعر /لە باڵوکراوەکانی دەزگای چاپ و باڵوکردنەوەی ئاراس /ژمارە ٤٢٢لە ساڵی / ٢٠٠٦ل ٢٨٤٠وەرم گرتووە٠ *( )٢٣کتێبی (خوری دەق و ئاوێزەی رەخنە) نووسینی د ٠ھاوژین سلیوە /لە باڵوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی ژمارە ( )٢٣٨لە ساڵی ٢٠١٣ھەولێر /ل ٣٤٠ *( )٢٤ھەمان سەرچاوە ل ٤٨٠ *( )٢٥کتێبی فەرھەنگی ئەدەبی نووسینی /د ٠موحسین ئەحمەد عومەر /لە باڵوکراوەکانی رەخنەی چاودێر /ژمارە ( )٥٦لە ساڵی ٢٠١٢سلێمانی /ل ٢٣٦٠ *( )٢٦دیوانی /ماچەکانی ئیوارە کازێوە /ی شاعیر فازل شەوڕۆ /بە ھاوکاری کردنی سندوقی کۆمەکی وەزارەتی رۆشنبیری ھەرێمی کوردستان چاپکراوە /ساڵی / ٢٠١٤ھەولێر /ل ٥٦ * ( )٢٧کتێبی (لە ڕۆخی رووباری وێژەوە) لێکۆلینەوەی ئەدەبی /نووسینی (سەنگەر قوباد) لە باڵوکراوەکانی یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی کرکوک ژمارە ( )١٩٧لە ساڵی / ٢٠١٢ل ٩١٠ *( )٢٨کتێبی (دوو تەڵ وەنەوشەی بندڕکنخزاو لە کێڵی شیعردا) وەرگیڕرانی بۆ عەرەبی (دکتۆر رشید بنحدو) نووسین و وەرگێڕانی بۆ کوردی مامۆستا (جەمال عبدول) لە باڵوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی ژمارە ٢٤٤لە ساڵی / ٢٠١٣ ل ٦٦٠ *( )٢٩کتێبی (ھێمن نامە) نووسین و ئامادە کردنی /د ٠عوسمان دەشتی /لە چاپخانەی رۆژ ھەاڵت چاپکراوە لە ٢٠٠٩ھەولێر /ل ٢٠٥٠ *( )٣٠کتێبی (رەمز لە شیعری ھاوچەرخی کوردی کرمانجیی خوارووی کوردستان) ١٩٧٠ــــ / ١٩٩١نووسینی د٠ پەخشان سابیر حەمەد /ھەلێر / ٢٠١٢لە باڵوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی /ژمارە / ١٥٥ل١٦٨٠ *( )٣١کتێبی (پێزی مۆرفیمە داڕێژەکانی بچوککردنەوە و ناسکی لە ساز کردنی وشەی نوێدا) نووسینی سازان زاھیر سەعید /لە باڵوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی ژمارە ٢٣٦ساڵی / ٢٠١٣ل ١٢و ١٣٠ *( )٣٢دیوانی زینانی رۆح (کۆ شیعر) ھاشم سەراج ،لە باڵوکراوەکانی دەزگای ئاراس / ٢٠٠٥ل ١٧٧٠ *( )٣٣دیوانی جەمال غەمبار /شیعر ١٩٩٧ /ـــ / ٢٠١٠لە باڵوکراوەکانی تایبەت بە چواردەھەمین ڤیستڤاڵی بنکەی ئەدەبی و رووناکبیری گەالوێژ ٢٠١٠ /سلێمانی /ل ٢٤٨٠ *( )٣٤کتێبی ھونەری شیعر (ھۆراس) لە وەرگێڕانی حەمید عزیز /بەغدا / ١٩٧٩لە چاپخانەی الزمان /بەغدا چاپکراوە /ل ١٨و ١٩٠ *( )٣٥کتێبی بونیاتی زمان لە شیعری ھاوچەرخی کوردیدا ١٩٨٥ـــ / ٢٠٠٥لێکۆلینەوە /نووسینی د ٠ئازاد ئەحمەد مەحمود /ھەولێر / ٢٠٠٩لە باڵوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی ژمارە ( )٧١ل ٠/ ٨ *( )٣٦ھەمان ســـەرچاوە /ل ٠/ ١٤٦ *( )٣٧کتێبی رەمز لە شیعری ھاوچەرخی کوردی کرمانجی خوارووی کوردستان ١٩٧٠ /ــــ / ١٩٩١نووسینی د٠ پەخشان سابیر حەمەد /لە باڵوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی ژمارە / ١٥٥ل ٠/ ١٣ *( )٣٨کتێبی شیعری نوێی کوردی کرمانجی ناوەڕاست ( ١٩٢٠ـــ )١٩٧٠نووسینی د ٠حەمە نوری عومەر کاکە / لێکۆلینەوە /لە باڵوکراوەکانی وەزارەتی رۆشنبیری و الوان /بەرێوەبەرێیتی گشتی رۆژنامەنووسی چاپ و باڵوکردنەوەی سلێمانی /ساڵی / ٢٠١٢ل ٢٦٠ *( )٣٩نامیلکەیەک /سێ فۆڕمی گران /نووسینی ئەنوەر مەسیفی /لە باڵوکراوەکانی بزاڤـ /زنجیرە / ٤٢ھەولیر / ٢٠٠٦مانیفێستی شەشەم /ل١٧٠ *( )٤٠گۆڤاری زانکۆ /زانکۆی سەالحەدین /ژمارە ( )٥٦ساڵی / ٢٠١٣لێکۆلینەوە بە ناوی /ھەندێک بنەمای دەاللەت ساڵی چوارهم
16
255
کردن لە واتاسازی نوێدا /نووسینی د ٠ئازاد ئەحمەد مەحمود /ل١٩٥٠ * ( )٤١ھەمان ســەرچاوە ل / ٢٠٦ئەم وتەیەش سەرچاوەکەی بەرایی دەگەڕێتەوە بۆ /بیار جیرو /علم الداللە / نووسینی (منژر عیاشی) ل / ٥٦ھەر وەک نووسەر د ٠ئازاد ئەحمەد مەحمود /ئاماژەی پێکردووە٠ *( )٤٢کۆمەڵە شیعری شاعیر ئازاد دلزار (رێچکەی خوێن) / ١٩٩٦ھەولێر /چاپخانەی کریستاڵ /چاپی دووەم / ل ٠ ٢٧ *( )٤٣کتێبی (الدان لە شیعری ھاوچەرخی کوردیدا) نووسینی د ٠سافیە محەمەد ئەحمەد /ھەولێر / ٢٠١٣لە باڵوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی /ژمارە / ٢٥٠ل ٢١٠ *( )٤٤ھەمان ســەرچاوە (ل ٠)٩٨ *( )٤٥جارێکی تر ھەمان سەرچاوە ل ٩٨٠ *( )٤٦کتێبی (تیۆرەکانی وەرگرتن لە ئێستاتیکای وەرگرتنەوە بۆ رەخنەی ھاتنە وەاڵمی خوێنەر) نووسینی د ٠یادگار لەتیف شارەزووری /لە چاپکراوەکانی سانزەھەمین ڤبستڤاڵی گەالوێژ /سلێمانی / ٢٠١٢ل ١٢٨٠ *( )٤٧گۆڤاری رامان ژمارە ١٨٦لــە / ٢٠١٢رەخنەی ئەدەبی لە یونانی کۆندا لــە روانگەی ئەرســتۆ و دوای ئەرســتۆ /وەرگێڕانی لــە فارسییەوە (ســیما چـۆمانــی) ل ٠ ٧٤
ساڵی چوارهم
256
16