ﺗەﻧﯿﺎ ﺳﺎﻣﺎن و ﺳەرﭼﺎوەی ﺳﺮوﺷﺘﯽ ﻛﻮرد ﻧﺎﻛﺎﺗە دەوڵەﺗێﻜﯽ ﺳەرﻛەوﺗﻮو ﺷﺎرەزای ﺑﻮاری ﺗەﻛﻨەﻟﯚژی دﻛﺘﯚر ﻋەدﻧﺎن ﺷەھﺎب ﻟە دﯾﻤﺎﻧەﯾەﻛﯽ ﺗﺎﯾﺒەت ﻟەﮔەڵ رۆژﻧﺎﻣەی ”وﺷە“ ،وێڕای ﺋﺎﻣﺎژەدان ﺑە ﺑﻮوﻧﯽ ﺳەرﭼﺎوەی ﺳﺮوﺷﺘﯽ و ﺳﺎﻣﺎن و ژێﺮﺧﺎﻧﯽ ﻟەﺑﺎری ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﺑﯚ ﺑﻮون ﺑە دەوڵەت ،ﺋﺎﺷﻜﺮای دەﻛﺎت ﻛە ﺋەﮔەر ﻟە رووی ﺋﺎﺑﻮورﯾﯿەوە ﻧەﺗﻮاﻧﯿﻦ ﭘﺸﺖ ﺑە ﺧﯚﻣﺎن ﺑﺒەﺳﺘﯿﻦ و ﻻﻧﯽ ﻛەﻣﯽ ﭘێﺪاوﯾﺴﺘﯿﯿەﻛﺎﻧﯽ ﺧﯚﻣﺎن ﺑەرھەم ﺑﮫێﻨﯿﻦ ،ﻧﺎﺗﻮاﻧﯿﻦ ﺑﺒﯿﻦ ﺑە دەوڵەﺗێﻜﯽ ﺳەرﻛەوﺗﻮو. 8
وەرﭼەرﺧﺎن ﻟە ﺳﯿﺎﺳەﺗﯽ ﺗﻮرﻛﯿﺎدا ﺑەراﻧﺒەر ﺑە ﻛﻮرداﻧﯽ ﺳﻮورﯾﺎ
12
روﺷﺪی ﺳەﻋﯿﺪ ﻣﺎﯾەﭘﻮوچ ﺑﻮو
ھەﻓﺘەﻧﺎﻣەﯾەﻛﯽ ﺳﯿﺎﺳﯿﯽ ﮔﺸﺘﯿﯿە
4
ژﻣﺎرە ) ، (11ﭼﻮارﺷەم2013/ 8/ 21 ،
ﻧﺮخ 500 :دﯾﻨﺎر
ﺋﯿﺨﻮاﻧﯽ ﻣﯿﺴﺮ داوای ﺟﯿﮫﺎد ﻟە ﺳەﺣەدﯾﻦ ﺑەھﺎﺋەدﯾﻦ دەﻛﺎت ﺟێﮕﺮی ﻣﻮرﺷــﯿﺪی ﮔﺸــﺘﯿﯽ ﺋﯿﺨﻮان ﻣﻮﺳــﻠﯿﻤﯿﻦ ﻟە ﻧﺎﻣەﯾەﻛﯽ ﺗﺎﯾﺒەﺗﺪا داوا ﻟە ﺳەﺣەدﯾﻦ ﺑەھﺎﺋەددﯾﻦ ﺋەﻣﯿﻨﺪاری ﭘێﺸــﻮوی ﯾەﻛﮕﺮﺗــﻮوی ﺋﯿﺴــﻼﻣﯿﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎن دەﻛﺎت ،دژی ”ﻋەﻟﻤﺎﻧﯿﯿــە ﻣﻮرﺗــەدەﻛﺎن“ دەﺳــﺖ ﺑــە ﺟﯿﮫــﺎد ﺑﻜــەن .ﭼﺎودێﺮاﻧﯽ ﺳﯿﺎﺳــﯿﺶ ﭘێﯿﺎن واﯾــە ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﺋﯿﺴــﻼﻣﯽ ﭘﺎرﺗێﻜﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎﻧﯿﯽ ﺳەرﺑەﺧﯚ ﻧﯿﯿە و ﺑەرﻧﺎﻣەی ﻋەرەﺑﯿﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯿﯽ ﺋﯿﺨﻮان ﻣﻮﺳﻠﯿﻤﯿﻦ ﺟێﺒەﺟێ دەﻛﺎت. ﻟە ﻧﺎﻣەﯾەﻛﯽ ﺗﺎﯾﺒەﺗﺪا ﻛە ﺧەﯾﺮەت ﺷﺎﺗﺮ ﺟێﮕﺮی ﻣﻮرﺷﯿﺪی ﮔﺸــﺘﯿﯽ ﺋﯿﺨﻮان ﻣﻮﺳﻠﯿﻤﯿﻦ ﺑﯚ ﺳەﺣەدﯾﻦ ﺑەھﺎﺋەدﯾﻦ ﺋەﻣﯿﻨــﺪاری ﭘﯿﺸــﻮوی ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﺋﯿﺴﻼﻣﯿﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎﻧﯽ ﻧﺎردووە ،وێڕای ﺑﺎﺳــﻜﺮدن ﻟــەو ﺑﺎرودۆﺧەی ﺟﯿﮫﺎﻧﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ ﺗێﯽ ﻛەوﺗﻮوە ،داوا ﻟە ﻧﺎوﺑﺮاو دەﻛﺎت وەك ”ﺑﺮاﯾەﻛــﯽ ﺟﯿﮫــﺎدی“ ھەڵﻮێﺴﺘﯿﺎن ھەﺑێﺖ. 3
200ﻛﻮردی ﻗﺎﻋﯿﺪە ﻟە ﺑەﻧﺪﯾﺨﺎﻧەﻛﺎﻧﯽ ﺋێﺮاﻧﻦ
ﻧﺰﯾﻜەی 200ھﺎووﺗﯿﯽ ﻛﻮردی ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎﻧﯽ ﻋێﺮاق ﺋێﺴــﺘﺎ ﻟە ﺑەﻧﺪﯾﺨﺎﻧەی رەﺟﺎﯾﯽ ﺷﺎری ﻛەرج ﻟە ﺋێﺮان ،زﯾﻨﺪاﻧﯽ ﻛﺮاون .وەك ﻟە دادﮔەﻛﺎﻧﯽ ﺋێﺮاﻧﺪا ﯾەﻛﻼ ﻛﺮاوەﺗەوە ،ﺋەوان ﺑە ﺗﺎواﻧﯽ ”ھەڕەﺷە ﺑﯚ ﺳەر ﺑەرژەوەﻧﺪﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﺋێﺮان و ﺗێﻜﺪاﻧﯽ رەوﺷﯽ ﺗەﻧﺎھﯿﯽ وت“ ﺋێﺴﺘﺎ ﻟە زﯾﻨﺪاﻧﺪان. ﻧﻮێﻨەراﯾەﺗﯿﯽ ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎن ﻟە ﺗﺎران ،ھەواڵﯽ ﺑﻮوﻧﯽ زﯾﻨﺪاﻧﯿﯽ ﻛﻮردی ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎﻧﯽ ﻋێﺮاﻗﯽ ﻟەﻧﺎو ﺑەﻧﺪﯾﺨﺎﻧەﻛﺎﻧﯽ ﺋێﺮاﻧﺪا ﺑﯿﺴﺘﻮوە و ﺟەﺧﺖ ﻟە ﺑﻮوﻧﯽ دەﻛﺎﺗەوە. 2
2
ﺳەرﺑﺎز ﺳﺎڵﺢ
7
رەﺳﻮوڵ ﺳﻮڵﺘﺎﻧﯽ
ﭘﺎرﺗﯽ ﺑﺎﺷﺘﺮ ﺑﺨﻮێﻨﻨەوە
ﺷەڕی ﻧەرﻣﯽ ﺋێﺮان ﻟە ﺑﺎﺷﻮوری ﻛﻮردﺳﺘﺎن
ﮔﯚڕان ﺑێ ﻛﯚﻧﮕﺮە ﻣەﻛﺘەﺑﯽ ﺳﯿﺎﺳﯽ ﭘێﻚ دەھێﻨێ ھەوﻟێﺮ /وﺷە ﻧەوﺷﯿﺮوان ﻣﺴﺘەﻓﺎ ﺑﯚ رازﯾﻜﺮدﻧﯽ ﺳەرﻛﺮدە و ﻛﺎدﯾﺮە ﻧﺎڕازﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﮔﯚڕان و ﻛﭙﻜﺮدﻧەوەی ﺋەو دەﻧﮕﺎﻧەی داوای ﺑەﺳﺘﻨﯽ ﻛﯚﻧﮕﺮەی ﮔﯚڕاﻧﯿــﺎن دەﻛﺮد ،ﺑڕﯾــﺎری ﭘێﻜﮫێﻨﺎﻧﯽ ﻣەﻛﺘەﺑﯽ ﺳﯿﺎﺳــﯿﯽ ﺑﺰووﺗﻨەوەی ﮔﯚڕان ﻟەژێﺮ ﻧﺎوی )ﺧﺎﻧەی راﭘەڕاﻧﺪن( دەدات. ﺑە ﭘێﯽ ﺳــەرﭼﺎوەﯾەﻛﯽ ﻧﺎو ﺟﭭﺎﺗﯽ ﻧﯿﺸــﺘﻤﺎﻧﯿﯽ ﺑﺰووﺗﻨەوەی ﮔﯚڕان ،ﻧەوﺷﯿﺮوان ﻣﺴــﺘەﻓﺎ رێﻜﺨەری ﮔﺸﺘﯿﯽ ﺑﺰووﺗﻨەوەﻛە ﻛﺎرﻧﺎﻣەﯾەﻛﯽ ﺑﯚ ﺋەو ”ﺧﺎﻧەی راﭘەڕاﻧﺪن“ە داﻧﺎوە ﻛە ﻟە ﻧﯚ ﺋەﻧﺪام ﭘێﻚ دێﺖ و دەﺳەﺗﯽ ﺑەﺳەر ﺟﭭﺎﺗﯽ ﻧﯿﺸﺘﻤﺎﻧﯿﺪا دەﺑێﺖ ،ﺑﯚ ﺋەم ﻣەﺑەﺳﺘەش ﭼﺎوەڕواﻧﯽ رای ﺳەرﻛﺮدە ﻧﺎڕازﯾﯿەﻛﺎن دەﻛﺎت ﺗﺎﻛﻮ ﻣەﻛﺘەب ﺳﯿﺎﺳﯿﯽ ﺣﺰﺑەﻛەی راﺑﮕەﯾەﻧێﺖ. ﺋــەو ﺋەﻧﺪاﻣﺎﻧەی ﺧﺎﻧەی راﭘەڕاﻧــﺪن وەك زاﻧﺮاوە ﭘێﻚ دێﺖ ﻟە )ﻗﺎدری ﺣﺎﺟﯽ ﻋەﻟﯽ ،ﺳﺎﻻر ﻋەزﯾﺰ ،ﻋﻮﺳﻤﺎﻧﯽ ﺣﺎﺟﯽ ﻣەﺣﻤﻮود،
ﻣﺴﺘەﻓﺎی ﺳەﯾﺪ ﻗﺎدر ،ﺳــەﻓﯿﻦ ﻣەﻻ ﻗەرە ،ﺟەﻻل ﺟەوھەر، ﻋﻮﻣەری ﺳــەﯾﺪ ﻋەﻟﯽ و ﯾﻮوﺳــﻒ ﻣﺤەﻣەد( .ﺑەم ﺷێﻮەﯾەش ﺟﺎرێﻜﯽ ﺗﺮ ﺳەرﻛﺮدەﻛﺎﻧﯽ ﭘێﺸﻮوی ﯾەﻛێﺘﯽ دەﺳﺖ دەﮔﺮﻧەوە ﺑەﺳەر ﺑﺰووﺗﻨەوەی ﮔﯚڕاﻧﺪا .ﺳــەرﭼﺎوەﯾەﻛﯽ ﺋﺎﮔەدار دووﭘﺎﺗﯽ ﻛﺮدەوە ﻛە ﺋەو ھەوڵەی ﻧەوﺷــﯿﺮوان ﻣﺴﺘەﻓﺎ ﺑﯚ ﺋەوەﯾە ﺗﺎﻛﻮ ﭘێــﺶ ھەڵﺒﮋاردن ﺳــەرﻛﺮدە ﻧﺎڕازﯾﯿەﻛﺎن ﺋﺎﺷــﺖ ﺑﻜﺎﺗەوە و ھەروەھﺎ ﻛﯚﻧﮕﺮەش ﻧەﺑەﺳﺘﺮێ .ﺋەﻣە ﻟە ﻛﺎﺗێﻜﺪا ﺳەرﺟەم راﯾەڵە و ﺋەﻧﺠﻮوﻣەن و ﻣەﻛﯚﻛﺎﻧﯽ ﺑﺰووﺗﻨەوەی ﮔﯚڕان ﻟە راﭘﯚرﺗەﻛﺎﻧﯿﺎﻧﺪا داوای ﺋەﻧﺠﺎﻣﺪاﻧﯽ ﻛﯚﻧﮕﺮە دەﻛەن. ﺳەرﭼﺎوەﻛەی ﺟﭭﺎﺗﯽ ﻧﯿﺸــﺘﻤﺎﻧﯽ ﺑﺰووﺗﻨەوەی ﮔﯚڕان دەڵێ، ”ﺋێﺴﺘﺎ رێﻜﺨەری ﮔﺸــﺘﯽ ﭼﺎوەڕواﻧﯽ وەﻣﯽ ﺳەرﻛﺮدەﻛﺎﻧە، ﺑەم ﺋەو ﺋەﻧﺪاﻣەی ﺟﭭﺎﺗﯽ ﻧﯿﺸــﺘﻤﺎﻧﯽ ﮔەﺷﺒﯿﻦ ﻧەﺑﻮو ﺑەوەی وەﻣﯽ ﺳەرﻛﺮدە ﻧﺎڕازﯾﯿەﻛﺎن ﺋەرێﻨﯽ ﺑێﺖ“.
زﯾﺎﺗﺮ ﻟە 500ﻣﻠﯿﯚن دۆﻻر ﻛﺮاوەﮔەﻧﺪەڵﯽ 4 ﻟە ﭘەروەردەی ﻋێﺮاﻗﺪا
ﻛﻮرد ﺧﯚی ﺑﯚ داھﺎﺗﻮو ﺋﺎﻣﺎدە دەﻛﺎت ﺳەرەﺗﺎ ،ﭘﺮۆﺳــەی رزﮔﺎرﯾﯽ ﻋێﺮاق ﺑﻮوە ھﯚی ﺋەوەی ﺑﺎﺷﻮوری ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﺑﺒێﺘە ھەرێﻤێﻜــﯽ ﺋﯚﺗﯚﻧﯚﻣﯿــﯽ داﻧﭙێﺪاﻧﺮاو و ﻟە ﭼەﻧﺪ ﺳــﺎڵﯽ راﺑﺮدووﯾﺸﺪا ھەرێﻢ ﻟە ھەﻣﻮو ﺑﻮارێﻜەوە ﭘێﺸﻜەوﺗﻨﯽ ﮔەورەی ﺑەدەﺳــﺖ ھێﻨﺎوە :ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﺧﺎوەﻧﯽ ھێﺰی ﻧﯿﺸــﺘﻤﺎﻧﯿﯽ ﺧﯚﯾەﺗﯽ ﺑە ﻧﺎوی ﭘێﺸﻤەرﮔەوە ،ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ ھەرێﻢ ﺳــەروەرﯾﯽ ﻧﺎوﭼەﻛﺎﻧﯽ ژێﺮ ﻛﯚﻧﺘﺮۆڵﯽ ﺧﯚی دەﭘﺎرێﺰێﺖ ،ﮔەﺷەی ﺋﺎﺑﻮوری ﻟەو ھەرێﻤــە ﺑەردەواﻣە ،ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ ھەرێﻢ ﭘێﻮەﻧﺪﯾﯿەﻛﯽ دﯾﭙﻠﯚﻣﺎﺳﯿﯽ ﻟەﮔەڵ وﺗﺎﻧﯽ ﺟﯿﮫﺎﻧﺪا دروﺳﺖ ﻛﺮدووە ﻟەواﻧەش ﻟەﮔەڵ ﺗﻮرﻛﯿﺎ و ﺋەﻣەرﯾﻜﺎدا. 13
ﻗﺎﻋﯿﺪە ﻟە ﻋێﺮاق ﺑﺎدەﺳﺘە
ﻟە ﻣﺎوەی ﺳــێ ﻣﺎﻧﮕﯽ راﺑــﺮدوودا ﻟە ﭼەﻧــﺪ ﭘﺎرێﺰﮔﺎﯾەﻛﯽ ﻋێــﺮاق زﯾﺎﺗﺮ ﻟە دوو ھەزار ھﺎووﺗــﯽ ﺑﻮوﻧەﺗە ﻗﻮرﺑﺎﻧﯽ و ﺑــە ھەزاراﻧﯽ ﺗﺮﯾــﺶ ﺑﺮﯾﻨﺪار ﺑﻮوﻧە، ﺑەﭘێﯽ ﭼەﻧــﺪ زاﻧﯿﺎرﯾﯿەﻛﯽ ﺗﺎﯾﺒەﺗﯿﺶ ﻛە دەﺳــﺖ ”وﺷــە“ ﮔەﯾﺸــﺘﻮوە ،ﻟە ﭼەﻧــﺪ ﭘﺎرێﺰﮔﺎﯾەﻛﯽ ﻋێﺮاق رێﻜﺨﺮاوی ﻗﺎﻋﯿــﺪە و ﭼەﻧــﺪ رێﻜﺨــﺮاوی ﺗﺮی ﺗﻮﻧﺪڕەو و ﭼەﻛﺪار ﺑﺎدەﺳــﺘﻦ و ھێﺰە ﺗەﻧﺎھﯿﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻋێﺮاﻗﯿﺶ ھﯿﭻ ﺗﻮاﻧﺎﯾەﻛﯽ ﺋﯿﺪارەﻛﺮدﻧﯽ ﺋﺎﺳﺎﯾﺸﯽ وﺗﯿﺎن ﻧەﻣﺎوە، دەزﮔﺎی ھەواڵﮕﺮﯾﯽ ﻋێﺮاﻗﯿﺶ دووﭼﺎری ﺋﯿﻔﻠﯿﺠﺒﻮون ھﺎﺗﻮوە. 5
ﺑەﻣﺰوواﻧە ﻟە ھەوﻟێﺮ و دھﯚك ﯾەﻛەی ﻧﯿﺸﺘەﺟێﺒﻮون داﺑەش ﻧﺎﻛﺮێﺖ
9
ﻣﻮوﭼەی ﻓەرﻣﺎﻧﺒەراﻧﯽ ھەرێﻤﯿﺶ زﯾﺎد دەﻛﺮێ
ھەوﻟێﺮ /وﺷە -ﻣﺤەﻣەد ﺗﺎھﯿﺮ دﻟێﺮ ﺗﺎرﯾﻖ وﺗەﺑێﮋی وەزارەﺗﯽ داراﯾﯽ و ﺋﺎﺑﻮورﯾﯽ ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎن ﺋﺎﺷﻜﺮای ﻛﺮد ﻛە ﻣﻮوﭼەی ﻓەرﻣﺎﻧﺒەراﻧﯽ ھەرێﻤﯿﺶ ھﺎوﺷێﻮەی ﻋێﺮاق زﯾﺎد دەﻛﺮێ. دﻟێﺮ ﺗﺎرﯾﻖ ﺑﯚ رۆژﻧﺎﻣەی ”وﺷە“ دووﭘﺎﺗﯽ ﻛﺮدەوە ﻛە ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ ﻋێﺮاﻗﯽ ﻓﯿﺪراڵ ھەر ﺑڕﯾﺎرێﻚ ﻟەﺳەر ﻣﻮوﭼە ﺑﺪات ،ﺋەوا راﺳﺘەوﺧﯚ ﻓەرﻣﺎﻧﺒەراﻧﯽ ھەرێﻤﯿﺶ دەﮔﺮێﺘەوە .ﺋەو دەڵێ” ،زﯾﺎدﻛﺮدﻧﯽ ﻣﻮوﭼە ﭘێﻮﯾﺴــﺘﯽ ﺑە ھەﻣﻮارﻛﺮدﻧەوەی ھﯿﭻ ﯾﺎﺳﺎﯾەك ﻧﯿﯿە ،ﺑﯚﯾە ﺋەﮔەر ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ ﺑەﻏﺪا ﺑڕﯾﺎری داﺑێ ،ﺋەوا ﻓەرﻣﺎﻧﺒەراﻧﯽ ھەرێﻤﯿﺶ دەﮔﺮێﺘەوە ،ﺑەم ﭘێﻮﯾﺴﺘە ﭘێﺸﺘﺮ ﺑﻮودﺟە ﺑﯚ ﺋەو زﯾﺎدﻛﺮدﻧە دﯾﺎری ﺑﻜﺮێ“. ﺋەﻧﺠﻮوﻣەﻧﯽ وەزﯾﺮاﻧﯽ ﻋێﺮاق ﻟە ﻛﯚﺑﻮوﻧەوەی دوێﻨێﯽ ﺧﯚﯾﺪا )20ی ﺋەم ﻣﺎﻧﮕە( ﺑڕﯾﺎری دا ﻣﻮوﭼەی دوا ﭘﻠەﻛﺎن زﯾﺎد ﺑﻜﺮێ .ﻟەو ﻛﯚﺑﻮوﻧەوەﯾەدا ﺋﺎﻣﺎژە ﺑە ﭘﻠەﻛﺎﻧﯽ 9 ،8و 10 ﻛﺮاوە ،ﺑەم ﻗﺴە ﻟەﺳــەر ﺋەوەش دەﻛﺮێ ﻛە زﯾﺎدﻛﺮدﻧﯽ ﻣﻮوﭼەی ﻓەرﻣﺎﻧﺒەران ﺗﺎ ﭘﻠەی ﭘێﻨﺠەﻣﯽ ﺧﺸﺘەی ﻣﻮوﭼە ﺑﮕﺮێﺘەوە. ﻟەو ﻛﯚﺑﻮوﻧەوەﯾﺪا دووﭘﺎت ﻛﺮاوەﺗەوە ﻛە ﺑڕﯾﺎرەﻛە ﺑەﭘێﯽ دەﺳەﺗەﻛﺎﻧﯽ ﺋەﻧﺠﻮوﻣەﻧﯽ وەزﯾﺮان ﻟە 2014 / 1/ 1ﺟێﺒەﺟێ دەﻛﺮێ.
ﺟەﻣﯿﻞ ﺑﺎﯾﻚ ﻟەﮔەڵ ﺑەرﭘﺮﺳﺎﻧﯽ ﺳﻮورﯾﺎ ﻛﯚ ﺑﻮوەوە
ﺟەﻣﯿﻞ ﺑﺎﯾﻚ )ﺟﻮﻣﻌە( ھﺎوﺳەرۆﻛﯽ ﻛەﺟەﻛە ﺑە ھﺎوڕێﯿەﺗﯽ ﺷﺎﻧﺪێﻚ ﻛە ھەﭬﺎڵ ﺧﺎﻟﯿﺪای ھﺎوﺳەرۆﻛﯽ ﭘﮋاﻛﯽ ﺗێﺪاﯾە ،ﻟە ﺳﻮورﯾﺎن و ﻟەﮔەڵ ﺑەرﭘﺮﺳﺎﻧﯽ ﺳﯿﺎﺳﯽ و ھەواڵﮕﺮﯾﯽ ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ دﯾﻤەﺷﻖ ﻛﯚ ﺑﻮوەﺗەوە. ﺑەﭘێﯽ زاﻧﯿﺎرﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﺳەرﭼﺎوەﯾەﻛﯽ ﺋﺎﮔەدار ﻛە ﻧەﯾﻮﯾﺴﺖ رۆژﻧﺎﻣەی ”وﺷە“ ﻧﺎوی ﺋﺎﺷﻜﺮا ﺑﻜﺎت ،ﻛﯚﺑﻮوﻧەوەﻛﺎن ﻟە ﻗﺎﻣﯿﺸﻠﻮ ﺑەڕێﻮە ﭼﻮوﻧە. ﺳــەرﭼﺎوەﻛە ﭘﺸﺘڕاﺳــﺘﯽ ﻛﺮدەوە ﻛە ﺟەﻣﯿﻞ ﺑﺎﯾﻚ ﻟە رێﮕەی ﺷﺎری ﻣﻮﺳڵەوە ﭼﻮوەﺗە ﺳﻮورﯾﺎ و ﺑە ﺋﺎﮔەداری ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ ﻋێﺮاﻗﯽ ﺑﻮوە .ﻟە ﺳەرداﻧەﻛەدا ﺟەﻣﯿﻞ ﺑﺎﯾﻚ و ﺑەرﭘﺮﺳــﺎﻧﯽ ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ ﺋێﺴﺘﺎی ﺳﻮورﯾﺎ ﻟەﺳەر ﭼﯚﻧﯿەﺗﯽ ﺋﯿﺪارەﻛﺮدﻧﯽ ﻧﺎوﭼە ﻛﻮردﯾﯿەﻛﺎن ﮔﻔﺘﻮﮔﯚﯾﺎن ﻛﺮدووە و رێﻜﻜەوﺗﻮون و ﻟە ﺋﺎﯾﻨﺪەﯾەﻛﯽ ﻧﺰﯾﻜﺪا دەرەﻧﺠﺎﻣﯽ رێﻜﻜەوﺗﻨەﻛﺎن ﺟێﺒەﺟێ دەﺑﻦ و دەﭼﻨە ﺑﻮاری ﭘﺮاﻛﺘﯿﻜەوە.
داﻧﯿﺸﺘﻮواﻧﯽ ﻧﺎوﭼە ﻧەوﺗﯿﯿەﻛﺎﻧﯽ ﮔەرﻣﯿﺎن ﻧﺎڕەزاﯾﯿﺎن ھەﯾە
10
2
ژﻣﺎرە ) ، (11ﭼﻮارﺷەﻣﻤە21/8/2013 ، ھەﻓﺘەﻧﺎﻣەﯾەﻛﯽ ﺳﯿﺎﺳﯿﯽ ﮔﺸﺘﯿﯿە
ﺳەرﺑﺎز ﺳﺎڵﺢ
ﭘﺎرﺗﯽ ﺑﺎﺷﺘﺮ ﺑﺨﻮێﻨﻨەوە
200ﻛﻮردی ﻗﺎﻋﯿﺪە ﻟە ﺑەﻧﺪﯾﺨﺎﻧەﻛﺎﻧﯽ ﺋێﺮاﻧﻦ ﺣﻮﻛﻤﯽ ﻟەﺳێﺪارەداﻧﯽ ﺑﯚ دەرﭼﻮو.
ھەوﻟێﺮ /وﺷە
ﻧﺰﯾﻜەی 200ھﺎووﺗﯿﯽ ﻛﻮردی ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎﻧﯽ ﻋێﺮاق ﺋێﺴﺘﺎ ﻟە ﺑەﻧﺪﯾﺨﺎﻧەی رەﺟﺎﯾﯽ ﺷﺎری ﻛەرج ﻟە ﺋێﺮان ،زﯾﻨﺪاﻧﯽ ﻛﺮاون .وەك ﻟە دادﮔەﻛﺎﻧﯽ ﺋێﺮاﻧﺪا ﯾەﻛﻼ ﻛﺮاوەﺗەوە ،ﺋەوان ﺑە ﺗﺎواﻧﯽ ”ھەڕەﺷە ﺑﯚ ﺳەر ﺑەرژەوەﻧﺪﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﺋێﺮان و ﺗێﻜﺪاﻧﯽ رەوﺷﯽ ﺗەﻧﺎھﯿﯽ وت“ ﺋێﺴﺘﺎ ﻟە زﯾﻨﺪاﻧﺪان. ﻧﻮێﻨەراﯾەﺗﯿﯽ ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﻟە ﺗﺎران ،ھەواڵﯽ ﺑﻮوﻧﯽ زﯾﻨﺪاﻧﯿﯽ ﻛﻮردی ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎﻧﯽ ﻋێﺮاﻗﯽ ﻟەﻧﺎو ﺑەﻧﺪﯾﺨﺎﻧەﻛﺎﻧﯽ ﺋێﺮاﻧﺪا ﺑﯿﺴﺘﻮوە و ﺟەﺧﺖ ﻟە ﺑﻮوﻧﯽ دەﻛﺎﺗەوە. ﻧــﺎزم دەﺑﺎغ ﺑەرﭘﺮﺳــﯽ ﺋــەو ﻧﻮێﻨەراﯾەﺗﯿﯿە ﺑە رۆژﻧﺎﻣەی ”وﺷــە“ دەڵێ” ،ﮔﻮاﯾە ﺋەو ﻛەﺳــﺎﻧە زﯾﺎﺗﺮ ﺑەھﯚی ﺑﺎزرﮔﺎﻧﯿﻜﺮدن ﺑە ﻣﺎدە ھﯚﺷﺒەرەﻛﺎن و ﻛﻮﺷﺘﻦ ،ﮔﯿﺮاون و ﺋێﻤە ﺋﺎﮔەداری ژﻣﺎرەﯾﺎن ﻧﯿﻦ ،ﺑەم دەزاﻧﯿﻦ ﻛە ھەواڵەﻛە راﺳﺘە“. دەﺑﺎغ ﺋﺎﺷﻜﺮاﺷﯽ ﻛﺮد ﺗﺎ ﺋەوﻛﺎﺗەی ﻛەﺳﻮﻛﺎری ﺋــەو زﯾﻨﺪاﻧﯿﺎﻧە ﺳــﯚراﺧﯿﺎن ﻧەﮔــﺮن و داوای ﺑەدواداﭼﻮون ﻟــە ﻧﻮێﻨەراﯾەﺗﯿﯿەﻛەﯾﺎن ﻧەﻛەن، ﺋەوان ھﯿﭻ ﻛﺎرێﻚ ﻧﺎﻛەن. ﺋەو دەڵێ” ،ﺗﺎ ﺋێﺴــﺘﺎ ﺑە ﺷــێﻮەﯾەﻛﯽ رەﺳﻤﯽ ﻛەﺳــﻮﻛﺎری ھﯿــﭻ ﺑەﻧﺪﻛﺮاوێــﻚ داوای ﺑەدواداﭼﻮوﻧﯽ ﻟە ﺋێﻤە ﻧەﻛﺮدووە .ﺳﺎڵﯽ راﺑﺮدوو دوو ھﺎووﺗﯿﯽ ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎن ﻟە ﺷﺎری ﺳﻨە ﮔﯿﺮان ،ﺋێﻤە ﺑەدواداﭼﻮوﻧﻤﺎن ﺑﯚ ﻛﺮدن و دواﺗﺮ ﺋﺎزاد ﻛﺮان“.
ﺑەﻧﺪﯾﺨﺎﻧەی ورﻣێ ﺗەﻧﯿﺎ ﺑەﻧﺪﯾﺨﺎﻧەی رەﺟﺎﯾﯽ ﺷــﺎری ﻛەرج ﻧﯿﯿە ﻛــە ھﺎووﺗﯿﯽ ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎﻧﯽ ﻋێﺮاﻗﯽ ﺗێــﺪا زﯾﻨﺪاﻧــﯽ ﻛﺮاﺑێ و ﭼەﻧﺪ ﻛەﺳــێﻜﯿﺶ ﻟــە ﺑەﻧﺪﯾﺨﺎﻧەی ﺷــﺎری ورﻣێﻨــە و ﺣﻮﻛﻤﯽ ﻟەﺳێﺪارەداﻧﯿﺎن ﺑﯚ دەرﻛﺮاوە. ﻋەﻟﯽ ﺋەﺣﻤەد ﺳــﻠێﻤﺎن ﯾەك ﻟەو ﻛەﺳــﺎﻧەﯾە، ﺋەو ﺳــﺎڵﯽ راﺑﺮدوو ﺑە ﺗﯚﻣەﺗﯽ ﻛﻮﺷــﺘﻨﯽ دوو ﭘﺎﺳــﺪاری ﺋێﺮاﻧﯽ ﻟە ﻻﯾەن دادﮔەی ﺑﺎی ﺋەو وﺗەوە ﺣﻮﻛﻤﯽ ﻟەﺳێﺪارەداﻧﯽ ﺑﯚ دەرﻛﺮا. ﻋەﻟــﯽ ﺋەﺣﻤــەد ﺳــﺎڵﯽ 2005ﻟــە ﻧﺎوﭼەی ﺗەرﮔەوەڕی ﺳەر ﺑە ﺷﺎری ورﻣێ دەﺳﺘﮕﯿﺮ ﻛﺮا و ﺑە ﺗﯚﻣەﺗﯽ ﺋەﻧﺪاﻣﺒﻮوﻧﯽ ﻟە ﺣﺰﺑێﻜﯽ ﻛﻮردﯾﯽ ﺋﯚﭘﯚزﺳﯿﯚﻧﯽ ﺋێﺮان ،ﺣﻮﻛﻤﯽ ﭘێﻨﺞ ﺳﺎڵ و ﺷەش ﻣﺎﻧﮓ زﯾﻨﺪاﻧﯿﺒﻮوﻧﯽ ﺑﯚ دەرﻛﺮا. ﺳــﺎڵﯽ 2011ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ﺑــە ﺣﻮﻛﻤەﻛەی ﻋەﻟﯽ ﺋەﺣﻤەد ھﺎت ،ﺑەم وەزارەﺗﯽ ﺋﯿﺘﻼﻋﺎﺗﯽ ﺋێﺮان رای ﮔەﯾﺎﻧــﺪ ﻛە دۆﺳــﯿەی ﻧﺎوﺑﺮاو ﺋێﺴــﺘﺎش ﻛﺮاوەﯾە و دﯾﺴﺎن دادﮔﺎﯾﯽ دەﻛﺮێﺘەوە ،دواﺗﺮﯾﺶ
ﻛﻮردەﻛﺎﻧﯽ ﻗﺎﻋﯿﺪە ﻣﯿﺪﯾﺎﻛﺎﻧــﯽ ﺋێــﺮان ﻟەژێﺮ ﻧــﺎوی ”ﻛﻮردەﻛﺎﻧﯽ ﻗﺎﻋﯿﺪە“ ﻧﺎوی ﺋــەو زﯾﻨﺪاﻧﯿﯿە ﻛﻮرداﻧە دێﻨﻦ و دووﭘﺎﺗــﯽ دەﻛەﻧەوە ﻛــە ﭘێﻮەﻧﺪﯾﯽ ﻓﯿﻜﺮی و رێﻜﺨﺴــﺘﻨﯿﺎن ﻟەﮔەڵ ﮔﺮووﭘە ﺳەﻟەﻓﯿﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻋێﺮاق ،ﭘﺎﻛﺴﺘﺎن و ﺋەﻓﻐﺎﻧﺴﺘﺎﻧﺪا ھەﯾە. ﺷﻮان ﻗەدزەﯾﯽ وﺗەﺑێﮋی ﺑﺰووﺗﻨەوەی ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ و ﺑﯿﻼل ﺳــﻠێﻤﺎن ﺑەرﭘﺮﺳــﯽ ﭘێﻮەﻧﺪﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻛﯚﻣەڵﯽ ﺋﯿﺴــﻼﻣﯽ ﻟەﮔەڵ ﻛﯚﻣﺎری ﺋﯿﺴﻼﻣﯿﯽ ﺋێــﺮان ،دووﭘﺎﺗﯽ دەﻛەﻧەوە ﻛە ”ﺋێﺴــﺘﺎ ھﯿﭻ ﺋەﻧﺪاﻣێﻜﯽ ﺋــەوان ﻟــە ﺑەﻧﺪﯾﺨﺎﻧەﻛﺎﻧﯽ ﺋێﺮاﻧﺪا ﻧﯿﻦ“. ﺑەم ﺷــﻮان ﻗەدزەﯾﯽ ﺋەوەﺷــﯽ درﻛﺎﻧﺪ ﻛە ﭼەﻧﺪ ﻣﺎﻧﮓ ﻟەﻣەوﺑەر ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ ﺋێﺮان ﭼەﻧﺪ ﺋەﻧﺪاﻣێﻜﯽ ﻛﯚﻣەڵﯽ ﺋﯿﺴــﻼﻣﯿﯿﺎن دەﺳــﺘﮕﯿﺮ ﻛــﺮدووە .ﺋەو ﺑــە رۆژﻧﺎﻣەی ”وﺷــە“ دەڵێ، ”ھەﻧﺪێ ﺧەڵﻜﻤﺎن ﻟــە ﺋێﺮان ﮔﯿﺮان ،ﺑەم ﻟە ﻟێﻜﯚڵﯿﻨەوەﻛﺎﻧــﺪا دەرﻛەوت ﻛــە ﺗﯚﻣەﺗﯿﺎن ﺑﯚ ھەڵﺒەﺳﺘﺮاوە ،ﺑﯚﯾە دواﺗﺮ ﺋﺎزاد ﻛﺮان“. ﺟەﯾﺸﯽ ﺳەﺣﺎﺑە دوای ھێﺮﺷﯽ ﺳﻮﭘﺎی ﺋەﻣەرﯾﻜﺎ ﻟە ﺳﺎڵﯽ 2003
ﺑﯚ ﺳــەر ﺑﺎرەﮔﺎﻛﺎﻧﯽ ﺳەﻟەﻓﯿﯿەﻛﺎن ﻟە ﺗەوێڵە و ﺑﯿﺎرە ،زۆرﺑەی ﺋەﻧﺪاﻣﺎﻧﯿﺎن رووﯾﺎن ﻟە ﻧﺎوﭼەﻛﺎﻧﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎﻧﯽ ﺋێﺮان ﻛﺮد .دواﺗﺮ ﺳــﻮﭘﺎی ﺋێﺮان ﺋەواﻧﯽ ﺑﯚ ﮔﻮﻧﺪەﻛﺎﻧﯽ ”دزڵﯽ“ و ”ﯾەﻛﺸەوە“ی ﺷﺎری ﺳەﻗﺰی ﮔﻮاﺳﺘەوە و ﻟەوێ رێﻜﯽ ﺧﺴﺘﻦ. ﺋێﺴــﺘﺎش ﺋەو ﮔﺮووﭘﺎﻧە ﻟە ﺷﺎرەﻛﺎﻧﯽ ﺟﻮاﻧڕۆ و ﺳەﻗﺰ ﺑە ﺋﺎﺷﻜﺮاﯾﯽ ﭼﺎﻻﻛﯿﯿﺎن ھەﯾە و ﺗﻮاﻧﯿﻮﯾﺎﻧە ﮔەﻧﺞ ﺑﯚ ﻻی ﺧﯚﯾﺎن راﺑﻜێﺸــﻦ و ﺑەﺷــێﻜﯿﺎن ﺑﯚ ﻛﺮدەوەی ﺗﯿﺮۆرﯾﺴــﺘﯽ رەواﻧــەی وﺗﺎﻧﯽ ﺋەﻓﻐﺎﻧﺴﺘﺎن ،ﭘﺎﻛﺴﺘﺎن و ﻋێﺮاﻗﯿﺎن ﺑﻜەن. ﺳــەرەڕای ﺋەوەی ﺳەﻟەﻓﯿﯿەﻛﺎن ،ﺷﯿﻌەﻛﺎن ﺑە ”راﻓﺰی و ﻣﻮڕﺗەد“ دەزاﻧﻦ و ﺣﻮﻛﻤﯽ ﻛﻮﺷﺘﯿﺎن ﺑە ”واﺟﺐ“ دادەﻧێﻦ ،ﺑەم ﺗﺎ ﺋێﺴــﺘﺎ ﻧەﺑﯿﻨﺮاوە ﺋەو ﮔﺮووﭘﺎﻧە ﺗﯿﮫەڵﭽﻮوﻧﯿﺎن ﻟەﮔەڵ ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ ﺷﯿﻌەی ﺋێﺮاﻧﺪا ھەﺑێ .ھەر ﺋەﻣەش وای ﻛﺮدووە ﻛێﺸە ﺑﻜەوێﺘە ﻧﺎو ﺳەرﻛﺮداﯾەﺗﯿﯽ ﺳەﻟەﻓﯿﯿەﻛﺎن ﻟە ﺋێﺮان و ﺋێﺴﺘﺎ ﺗﻮوﺷﯽ ﭼەﻧﺪ دەﺳﺘەﯾﯽ ﺑﻮوﻧە. ﻟەو ﭼەﻧﺪ ﺳــﺎڵەی دواﯾﯿــﺪا ﮔﺮووﭘێﻚ ﺑە ﻧﺎوی ”ﺟەﯾﺸﯽ ﺳــەﺣﺎﺑە“ ﻟە ﮔﺮووﭘﯽ ”ﻛﺘێﺒەﻛﺎﻧﯽ ﻗﺎﻋﯿﺪە ﻟە ﻛﻮردﺳﺘﺎن“ ﻛە ﻧﺎوەﻧﺪەﻛەی ﻟە ﺗﺎراﻧە، ﺟﯿﺎ ﺑﻮوﻧەﺗەوە” .ﺟەﯾﺸﯽ ﺳەﺣﺎﺑە“ ﺟەﺧﺖ ﻟە دژاﯾەﺗﯿﯽ ﺷﯿﻌەﻛﺎن دەﻛﺎﺗەوە و ﺋﺎﺷﻜﺮا ﺑﻮوە ﻛە زۆرﺑەی ﺋەو 200ﻛەﺳەی ﻟە زﯾﻨﺪاﻧﯽ رەﺟﺎﯾﯽ ﺷﺎری ﻛەرەﺟﻦ ،ﺳەر ﺑەو ﮔﺮووﭘەن.
ﻻﯾەﻧە ﺳﯿﺎﺳﯿﯿەﻛﺎن ﻟە ﻧﺎڵﯿﺶ دەدەن و ﻟە ﺑﺰﻣﺎرﯾﺶ وﺷە :ﻋەﻟﯽ ﺳﺪﯾﻖ
ﻛﯚﺑﻮوﻧەوەی دوێﻨێﯽ ﻛﯚﻣﺴﯿﯚﻧﯽ ﺑﺎی ﺳەرﺑەﺧﯚی ھەڵﺒﮋاردﻧەﻛﺎﻧﯽ ﻋێﺮاق ﻟەﮔەڵ ﺳەرۆﻛﯽ ﻓﺮاﻛﺴﯿﯚﻧەﻛﺎﻧﯽ ﻧﺎو ﭘەرﻟەﻣﺎﻧﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﺑێ ﺋەﻧﺠﺎم ﺑﻮو ،ﻟەو ﻛﯚﺑﻮوﻧەوەﯾەدا ﭘﺮﺳﯽ دواﺧﺴﺘﻨﯽ ھەڵﺒﮋاردﻧﯽ ﭘەرﻟەﻣﺎن ﺗﺎوﺗﻮێ ﻛﺮا ﻛە ﭘێﺸﺘﺮ ﻛﯚﻣﺴﯿﯚﻧﯽ ھەڵﺒﮋاردن ﭘێﺸﻨﯿﺎزی ﻛﺮدﺑﻮو ﺑﯚ ﻣﺎﻧﮕﯽ ﺗﺸﺮﯾﻨﯽ دووەم دوا ﺑﻜەوێ. ﻟەو ﻛﯚﺑﻮوﻧەوەﯾەدا ھﯿﭻ ﻛﺎم ﻟە ﻻﯾەﻧە ﺳﯿﺎﺳﯿﯿەﻛﺎن ﺑە ﺋﺎﺷﻜﺮاﯾﯽ دەرﯾﺎن ﻧەﺑڕی ﻛە ﻟەﮔەڵ دواﻛەوﺗﻨﯽ ھەڵﺒﮋاردﻧەﻛﺎﻧﻦ ﯾﺎن ﻧﺎ ،ﭘێﺸﺘﺮ رۆژﻧﺎﻣەی ”وﺷە“ ﻧﺎوەڕۆﻛﯽ داواﯾەﻛﯽ ﺑﺰووﺗﻨەوەی ﮔﯚڕاﻧﯽ ﺑﯚ ﭘﺎرﺗﯽ دﯾﻤﻮﻛﺮاﺗﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﺑو ﻛﺮدەوە ﻛە ﺋﺎﻣﺎژە ﺑە دواﺧﺴﺘﻨﯽ ھەڵﺒﮋاردﻧەﻛﺎن ﺑە ﻣەرج ﻛﺮاﺑﻮو .ﺋەﻧﺪاﻣﯽ ﻣەﻛﺘەﺑﯽ ﺳﯿﺎﺳﯿﯿﯽ ﯾەﻛێﺘﯿﯽ ﻧﯿﺸﺘﻤﺎﻧﯿﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﺳەﻋﺪی ﺋەﺣﻤەد ﭘﯿﺮە ﻟە ﻧﺎﻣەﯾەﻛﺪا ﺑﯚ ھەردوو ﺟێﮕﺮاﻧﯽ ﺳﻜﺮﺗێﺮی ﮔﺸﺘﯿﯽ ﺣﺰﺑەﻛەی ﭘێﺸﻨﯿﺎزی ﻛﺮدﺑﻮو ﺋەﮔەر ھەر ﻻﯾەﻧێﻚ ﺑﺎﺳﯽ ﻟە دواﺧﺴﺘﻨﯽ ھەڵﺒﮋاردﻧەﻛﺎﻧﯽ ﭘەرﻟەﻣﺎن ﻛﺮد ﺋەوان ﻧەرﻣﯽ ﺑﻨﻮێﻨﻦ ،ھﯚﯾەﻛەﺷﯽ ﺑﯚ ﺋەوە ﮔەڕاﻧﺪووەﺗەوە ﻛە ﯾەﻛێﺘﯽ ﺑە ﺑﺎﺷﯽ ﺧﯚی ﺑﯚ ھەڵﺒﮋاردﻧەﻛﺎن ﺋﺎﻣﺎدە ﻧەﻛﺮدووە. ﺑڕﯾﺎر واﯾە ﻟە ﭼەﻧﺪ رۆژی داھﺎﺗﻮودا ﻛﯚﻣﺴﯿﯚﻧﯽ ھەڵﺒﮋاردن ﻟەﮔەڵ ﺳەرۆﻛﺎﯾەﺗﯽ ھەرێﻢ و ﺳەرۆﻛﺎﯾەﺗﯽ ﺋەﻧﺠﻮوﻣەﻧﯽ وەزﯾﺮاﻧﯽ ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﻛﯚ ﺑﺒێﺘەوە و ﺗەوەری ﺳەرەﻛﯿﺶ دواﺧﺴﺘﻨﯽ ھەڵﺒﮋاردﻧەﻛﺎﻧە. ﻛﯚﻣﺴﯿﯚن دەڵێ دەرﻓەﺗﯽ ﺗەواوﯾﺎن ﻟە ﺑەردەﺳﺘﺪا ﻧﯿﯿە ﻧﺎوی ﻣﺮدووەﻛﺎن ﻟە ﺗﯚﻣﺎری دەﻧﮕﺪەران ﺑﺴڕﻧەوە. ﻓﯚﺗﯚ :ﺳەﻓﯿﻦ ﺣەﻣﯿﺪ
رۆژاﻧﯽ راﺑﺮدوو 67ـەﻣﯿﻦ ﺳــﺎڵﻮەﮔەڕی داﻣەزراﻧﺪﻧــﯽ ﭘﺎرﺗــﯽ دﯾﻤﻮﻛﺮاﺗــﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎﻧﯽ ﺑەﺧﯚﯾەوە ﺑﯿﻨﯽ ،ﭘﺎرﺗﯽ ﻛە ﺧﺎوەﻧﯽ درێﮋﺗﺮﯾﻦ ﺷﯚڕﺷــﯽ ﭼەﻛﺪاری و زۆرﺗﺮﯾــﻦ ﻣــﺎوەی ﺣﻮﻛڕاﻧﯿﯿــە ﻟــە ژﯾﺎﻧﯽ ﺳﯿﺎﺳﯿﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎﻧﺪا ،زۆر ﻗﺴە ھەڵﺪەﮔﺮێ ،ھــەرواش ﺑﻮوە و ﺋەو ﺣﺰﺑە ﺑەردەوام ﻗﺴــەی ﻟەﺳــەر ﻛﺮاوە ،ﺑەم ﻛەﻣﺠــﺎر ﺑە ﻟﯚﺟﯿﻚ ھەڵﺴــەﻧﮕﺎﻧﺪﻧﯽ ﺑﯚ ﻛﺮاوە ،ﺑﮕﺮە زﯾﺎﺗﺮ ھەوڵﯽ دەرﺧﺴــﺘﻨﯽ ﻛەﻣﻮﻛﻮڕﯾﯿەﻛﺎﻧــﯽ دراوە ﻟــە ﻻﯾــەن ﻣﻠﻤﻼﻧێﻜﺎر و ﻧەﯾﺎرەﻛﺎﻧﯿەوە. ﭘﺎرﺗﯽ ھەر ﻟە ﺳــەرەﺗﺎی داﻣەزراﻧﺪﻧﯿەوە ﺗﺎ ﺋێﺴﺘﺎ ﭼەﻧﺪان ﺳەرﻛەوﺗﻦ و ﻧﺴﻜﯚی رووﺑەڕوو ﺑﻮوەﺗەوە ،ﺑەم ﺳەﯾﺮە ﻟە ھﯿﭻ ﻛﺎم ﻟــەو رووداواﻧەدا ﺗﻮێﮋﯾﻨەوەی ﺟﺪی ﻧەﻛﺮاوە ،ﺑە ﭘێﭽەواﻧەوە ﺷﺎﻧﺴﯽ ﺋەو ﺣﺰﺑە ﻟەوەدا ﺑــﻮوە ﻛە ﺑەردەوام ﻣﻠﻤﻼﻧێﻜﺎراﻧﯽ ھەوڵﯿــﺎن داوە ھەﻣﺎن ﺳﯿﺎﺳــەﺗﯽ ﺋەو دووﺑﺎرە ﺑﻜەﻧەوە ،ﺑﯚﯾە ھەرﮔﯿﺰ ﻧەﯾﺎﻧﺘﻮاﻧﯽ ﺑﮕەﻧە ﺋــەو ﺋﺎﻣﺎﻧﺠەی ﻛە ﺑﯚی داﻣەزران ﻟە دوورﺧﺴــﺘﻨەوەی ﭘﺎرﺗﯽ ﻟە ﺟەﻣﺎوەر و دەﺳــەت ،ﻛە رەﻧﮕە ﺋەﻣە ﺑﻮوﺑێ ﺑە ﮔﺮێﯽ دەرووﻧﯽ ﺑەﺷــێﻚ ﻟــەو ﺣﺰب و ﻛەﺳﺎﯾەﺗﯿﯿﺎﻧەی ﻛە ھەر ﻟە ﺷەﺳﺘەﻛﺎﻧەوە وﯾﺴﺘﯿﺎن ﭘﺎرﺗﯽ ﺑﭙﻮوﻛێﻨﻨەوە. ﻟە راﺳــﺘﯿﺪا زۆر ﻟــە ﺣﺰﺑەﻛﺎﻧﯽ ﻧەﯾﺎری ﭘﺎرﺗﯽ زۆر ﺟﺎر ﻟە ﮔﻮﺗﺎر و ﻣﯿﺪﯾﺎﻛﺎﻧﯿﺎﻧەوە ﻧﺎﺣەﻗﯿﯿﺎن ﺑەراﻣﺒەر ﺑە ﭘﺎرﺗﯽ ﻛﺮدووە و دەﻛەن و ﯾەﺧــەی دەﮔﺮن ،ﺗەﻧﺎﻧەت ﻟە زۆر ﻗﯚﻧﺎﻏــﺪا ﺑە ﺟﯚرێــﻚ ﭘﺎرﺗﯿﯿﺎن وێﻨﺎ ﻛﺮدووە ﻛە وەك دێﻮەزﻣــە دەرﺑﻜەوێ، ﺑەم ﭼﻮﻧﻜە ﺑەﺷێﻜﯽ زۆر ﻟەو ﮔﻮﺗﺎرەی دژی ﭘﺎرﺗﯽ ﺋﺎراﺳــﺘە دەﻛﺮێ ،ﻧﺎﻟﯚﺟﯿﻜﯽ ﺑﻮوە ،ھﯿــﭻ ﻛﺎم ﻟــە ﻧەﯾﺎراﻧــﯽ ﭘﺎرﺗﯽ ﻧەﯾﺎﻧﺘﻮاﻧﯿﻮە ﺑﮕەﻧە ﺋﺎﻣﺎﻧﺠەﻛەﯾﺎن ،ﺗەﻧﺎﻧەت ﻣﻠﻤﻼﻧێﻜﺎراﻧﯿﺶ ﻟە ﺋێﺴﺘﺎوە ﻟەو ﺑﺎوەڕەدان ﻛە ﻟە ھەڵﺒﮋاردﻧﯽ داھﺎﺗﻮوی ﻛﻮردﺳﺘﺎﻧﺪا، ﭘﺎرﺗﯽ دوو ﭘﺎرێﺰﮔﺎ و زۆرﺗﺮﯾﻦ ﻛﻮرﺳــﯿﯽ ﭘەرﻟەﻣﺎﻧﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن دەﺑﺎﺗەوە. ﺋێﺴــﺘﺎ ﻛــە دۆﺧــﯽ ﺳﯿﺎﺳــﯿﯽ ﻛﻮرد ﭘێﺸــﻮەﭼﻮوﻧﯽ زۆر ﺑەﺧﯚﯾەوە دەﺑﯿﻨێ و ﻣﯿﺪﯾﺎی ﺑﯿﺎﻧﯽ ﺑەﺷــێﻮەﯾەﻛﯽ ﺟﻮاﻧﺘﺮ و ﺋﻮﻣێﺪﺑەﺧﺸﺘﺮ ﺑﺎﺳﯽ داھﺎﺗﻮوی ﻛﻮردﺳﺘﺎن دەﻛەن ،ﺑﺎﺷــﺘﺮ واﯾە ﺗێﻜڕای ﺣﺰﺑەﻛﺎن ﭘێﺪاﭼﻮوﻧەوە ﺑە ﺳﯿﺎﺳــەﺗەﻛﺎﻧﯽ ﺧﯚﯾﺎﻧﺪا ﺑﻜەن و ﻟە ﭘێﻨﺎو ﻛﻮردﺳــﺘﺎن دۆﺳﺘﺎﻧەﺗﺮ ﺑﻜەوﻧە داﻧﻮﺳــﺘﺎﻧﺪن ﻟە ﻧێﻮان ﺧﯚﯾﺎﻧﺪا، ﭼﻮﻧﻜــە وەك دەزاﻧﯿﻦ ﻟە راﺑﺮدوودا ﻛﻮرد زۆرﺑەی دەرﻓەﺗەﻛﺎﻧﯽ ﺑە دەﺳــﺘﯽ ﺧﯚی ﻟەﻧﺎو داوە. ﭘێﻮﯾﺴــﺘە ﻻﯾەﻧەﻛﺎﻧﯽ ﺳﯿﺎﺳــﯽ واز ﻟەو ﺑﯿﺮۆﻛەﯾە ﺑێﻨﻦ ﻛە ﭘﺎرﺗﯽ دەﺗﻮێﻨﻨەوە و ﻟەﺑەرﭼﺎوی ﺧەڵﻜﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﻧﺎﺷﯿﺮﯾﻨﯽ دەﻛەن ،ﻟەﺑەرﺋــەوەی ﭘﺎرﺗﯽ ﻟەﻧﺎو ﻧﺎﭼێ و ﻗﯚﻧﺎﻏﯽ زۆر ﺳەﺧﺘﺘﺮی ﺗێﭙەڕاﻧﺪووە و ھەﺳــﺘﺎوەﺗەوە ،ﻧەك ﺋێﺴﺘﺎ ﻛە ﻟەوﭘەڕی ﺑﻮوژاﻧەوەی ﻣێﮋووی ﺳﯿﺎﺳﯿﯽ ﺧﯚﯾﺪاﯾە، دەﺑــێ ﻻﯾەﻧەﻛﺎن ﺑﮕەﻧە ﺋەو ﺑﺎوەڕەی ﻛە ﭘﺎرﺗﯽ ﯾەﻛەﻣە و ﺑﺎرزاﻧﯿﺶ ﻛەﺳﺎﯾەﺗﯿﯿەﻛﯽ ﺗﺎﯾﺒەﺗە و ﻟەم ﻗﯚﻧﺎﻏەدا ﻛﻮرد ﭘێﻮﯾﺴــﺘﯽ ﭘێﯿەﺗﯽ. ﺑــﺎوەڕم واﯾە ﺋەﮔــەر ﺑەم ﻧەﻓەﺳــە ﺑﯚ ﻣﺎوەﯾەﻛﯽ ﻛەﻣﯿﺶ ﺑﯿﺮ ﺑﻜەﻧەوە دەﺗﻮاﻧﻦ ﻟەﮔــەڵ ﭘﺎرﺗــﯽ ﺑﮕەﻧــە رێﻜﻜەوﺗﻦ و ﻛێﺸەﻛﺎﻧﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﭼﺎرەﺳەر ﺑﻜەن، ﭼﻮﻧﻜە ﻣﻮﻣﻜﯿﻦ ﻧﯿﯿــە ﺑەﺑێ ﭘﺎرﺗﯽ ﺑﯿﺮ ﻟە ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﺑﻜﺮێﺘەوە ،ﻛﺎﺗﯽ ﺋەوەﯾﺶ ھﺎﺗﻮوە واز ﻟەو ﺟﯚرە ﺑەرﻧﺎﻣە ﺳﯿﺎﺳــﯿﯿە ﺑێﻨﻦ ﻛە ﺋﯿﻨﺴــﺎن ھەﺳــﺖ دەﻛﺎت ﺑﯚ ﺷــێﻮاﻧﺪﻧﯽ دەﺳــﻜەوﺗەﻛﺎﻧﯽ ﻛﻮردە و ﻧﯿﮕەراﻧﯽ دروﺳﺖ دەﻛﺎت.
ﺳﻴﺎﺳەت
ﺷﯚڕش ﻣەﺟﯿﺪ :ﺑەو ﺗﯚﻣﺎرە ھەڵﺒﮋاردﻧێﻜﯽ ﺗەﻧﺪروﺳﺖ ﻧﺎﻛﺮێ ﺷــﯚڕش ﻣەﺟﯿﺪ ﺑەرﭘﺮﺳــﯽ دەزﮔﺎی ھەڵﺒﮋاردﻧﯽ ﯾەﻛێﺘﯿﯽ ﻧﯿﺸﺘﻤﺎﻧﯿﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎن دەڵێﺖ” ،ﺋێﻤە ﭘێﻤﺎن ﺧﯚﺷە ﺗﯚﻣﺎری دەﻧﮕﺪەران ﻟﯿﺴﺘێﻚ ﺑێﺖ دوور ﺑێﺖ ﻟە ھەﻣﻮو ﺗﺎﻧەﯾەك ﺑەو ﺷێﻮەﯾەش ھەڵﺒﮋاردﻧێﻜﯽ ﺗەﻧﺪروﺳــﺖ و ﺳــەرﻛەوﺗﻮو ﺋەﻧﺠﺎم ﺑﺪرێﺖ ،ﺑەم ﺑەو ﺗﯚﻣﺎرەی ﺋێﺴﺘﺎ ھەﯾە ﻧﺎﺗﻮاﻧﺮێﺖ ھەڵﺒﮋاردﻧێﻜﯽ ﺗەﻧﺪروﺳﺖ ﺋەﻧﺠﺎم ﺑﺪرێﺖ“. ﺷــﯚڕش ھەروەھﺎ دەڵێــﺖ :ﺋەﮔــەر ھەڵﺒﮋاردﻧێﻚ ﺗﯚﻣﺎری دەﻧﮕﺪەراﻧﯽ ﺑێ ﻛێﺸــە ﺑێﺖ رێﮕە ﻟە ھەر ﺳﺎﺧﺘەﻛﺎرﯾﯿەك دەﮔﺮێﺖ ﻟە رۆژی ھەڵﺒﮋاردن ،ﺑەم ﻟﯿﺴﺘێﻚ ﻛە ﮔﻮﻣﺎﻧﯽ ﻟەﺳەر ﺑێﺖ و ﺋﺎﻣﺎری ﻧﺎدروﺳﺘﯽ ﺑە ﺑەڵﮕەوە ﺗﯿﺎدا ﺑێﺖ ﺋەﻣە ﺑﯚ ﺧﯚی ﺳەرﭼﺎوەﯾەﻛە ﺑﯚ ﺋەوەی ﺳﺎﺧﺘەﻛﺎری ﻟە ھەڵﺒﮋاردﻧەﻛﺎﻧﺪا ﺑەرﻓﺮاوان ﺑﻜﺮێﺖ ،ﺑێﮕﻮﻣﺎﻧﯿﺸــﯿﻦ ﻛە ﻛﯚﻣﺴﯿﯚن رێﻨﻤﺎﯾﯽ و ﺑڕﯾﺎری ﭘێﻮﯾﺴﺘﯽ ﺧﯚی ھەﯾە ﺑﯚ ﺋەوەی ھەڵﺒﮋاردﻧەﻛە ﺑە ﭘﺎﻛﯽ ﺑﻜﺮێﺖ ،ھەروەھﺎ ﻛﯚﻣﺴﯿﯚن ﻟەﺳەرﯾەﺗﯽ ﺋەو ﻟﯿﺴﺘە ﺑە ﭘێﯽ ﭘێﻮەرە ﻧێﻮدەوڵەﺗﯿﯿەﻛﺎن ﺋﺎﻣﺎدە ﺑﻜﺎت ﺗﺎﻛﻮ ﺑﭽێﺘە ﺧﺎﻧەی ھەڵﺒﮋاردﻧێﻜﯽ ﺳەرﻛەوﺗﻮو“.
ﭘەﯾﻤﺎن ﻋﯿﺰەدﯾﻦ :ھەڵﻮێﺴﺘێﻜﯽ زۆر ﻗﻮرﺳە ﭘەﯾﻤﺎن ﻋﯿﺰەدﯾﻦ ﺋەﻧﺪاﻣﯽ ﭘەرﻟەﻣﺎﻧﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎن ﻟە ﻓﺮاﻛﺴــﯿﯚﻧﯽ ﮔﯚڕان دەڵێﺖ” ،ﺋەو ھەڵﻮێﺴﺘەی ﻛﯚﻣﺴــﯿﯚن ﻛە ﺋێﺴــﺘﺎ ﻟﯿﺴــﺘەﻛﺎﻧﯽ ﺗێﻜەوﺗﻮوە ھەڵﻮێﺴــﺘێﻜﯽ زۆر ﻗﻮرﺳــە ﻟەﺳــەر ﺑڕﯾﺎردان ﺑﯚ ﺋەﻧﺠﺎﻣــﺪان و ﺋەﻧﺠﺎﻣﻨەداﻧﯽ ھەڵﺒــﮋاردن ﻟە ﻛﺎﺗﯽ ﺧﯚﯾﺪا ،ﭼﻮﻧﻜە ھەڵﻮێﺴﺘێﻜە دەڵێﺖ ﺋەﮔەر ھەڵﺒﮋاردن ﺋەﻧﺠﺎم ﺑﺪەم ﺋەﮔەری ﺳﺎﺧﺘەﻛﺎرﯾﯽ ﺗێﺪاﯾە و ﻧﺎﺗﻮاﻧﻢ ﻧﺎوی دووﺑﺎرە و ﺳــﺎﺧﺘە ﺑﺴڕﻣەوە ﺋەوەش دەﺑێﺘە دەرﮔﺎﯾەﻛﯽ ﮔەورە ﻟەﺑەردەم ﺳﺎﺧﺘەﻛﺮدن ،ھەﻣﻮو ھێﺰە ﺳﯿﺎﺳﯿﯿەﻛﺎن دەﺧﺎﺗە ﺋەو دووڕﯾﺎﻧەی ﻛە ﺋەﮔەر رازﯾــﻢ ﻟە ﻛﺎﺗﯽ ﺧﯚﯾﺪا ﺋەﻧﺠﺎم ﺑﺪرێﺖ ،واﺗﺎ رازﯾﻢ ﺑە ﺳﺎﺧﺘەﻛﺎری و ﻧﺎڕاﺳــﺘﯿﯽ ھەڵﺒﮋاردﻧەوە ،ھﺎوﻛﺎت ﺋەﮔەر ﺑڵێﯽ رازی ﻧﯿﻢ ﻣﺎﻧﺎی واﯾە ﻣﺎﻓێﻜﯽ ﺳەرەﻛﯿﯽ ھﺎووﺗﯿﺎن وەرﺑﮕﺮﯾﺘەوە ﻟە ﻛﺎﺗﯽ ﺧﯚی و دواﻛەوﺗﻨﯽ ﺑﯚ ﺑﻜەی ،ﺑﯚﯾە ﺋەوە ھەڵﻮێﺴــﺘێﻜﯽ زۆر ﻗﻮرﺳــە و ھەﻣﻮوﺷــﯽ ﻛﺎری ھــەردوو ﺣﺰﺑﯽ دەﺳــەﺗﺪارە ﺋەﮔەرﻧﺎ ﺋەم ﺋﺎﻣﺎرەی دەﻧﮕﺪەران ﻟە 2003ﺑەم ﺟﯚرە ﻧەدەﺑــﻮو ،ﺑﯚﯾە ﺋەﮔەر ﺋەوان ﺋەوەﯾﺎن ﭘێ ﮔﺮﻧﮓ ﺑﻮو ﺋەو 10ﺳﺎڵە ﭼﯿﺎن دەﻛﺮد؟“. ﺋەو ﺋەﻧﺪاﻣەی ﮔﯚڕان ﻟە ﭘەرﻟەﻣﺎن زﯾﺎﺗﺮ دەدوێﺖ و دەڵێﺖ” ،ﺣﻜﻮوﻣەت ﭼەﻧﺪﯾﻦ ﺳــﺎڵە ﭼﯽ ﻛﺮدووە؟
ﺑە 10ﺳــﺎڵ ﺋﺎﻣﺎرێﻜﯽ ﭘێ ﻧەﺳــڕاوەﺗەوە ﭼﯚن ﺑە دوو ﻣﺎﻧﮓ دەﺳــڕێﺘەوە؟ دەﺳەﺗﺪارەﻛﺎن ﻟە ﻛﻮێ ﺑﻮون؟ ﻟە ﻛﺎﺗێﻜﺪا ﭘێﺸــﺘﺮ وەزارەﺗﯽ ﺗەﻧﺪروﺳــﺘﯽ ﺋﺎﻣﺎرەﻛﺎﻧﯽ داوەﺗە ﻛﯚﻣﺴﯿﯚن و ﺳەرۆﻛﯽ ﻛﯚﻣﺴﯿﯚﻧﯽ ﺑﺎ ﺋێﺴﺘﺎش ﺋەﻧﺪاﻣﯽ ﭘﺎرﺗﯽ دﯾﻤﻮﻛﺮاﺗﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎﻧە، ﺑﯚﯾە ﺑەرﭘﺮﺳﯿﺎرﯾەﺗﯿﯽ ﻛﯚﻣﺴﯿﯚﻧە ﺋەو ﺋﺎﻣﺎراﻧە ﻟە ﻛﺎﺗﯽ ﺧﯚﯾﺪا ﭼﺎك ﺑﻜﺎﺗەوە“. ﭘەﯾﻤﺎن ﻋﯿﺰەدﯾﻦ دەڵێﺖ” ،ﺗەﻧﯿﺎ ﺋﺎﻣﺎﻧﺞ دواﺧﺴﺘﻨﯽ ھەڵﺒﮋاردﻧــە ،ﺋەﮔەرﻧــﺎ ﻛﯚﻣﺴــﯿﯚن دەﯾﺘﻮاﻧﯽ ﻟەو ﻣــﺎوە زۆرەدا ﺋﺎﻣﺎرەﻛﺎﻧﯽ ﭼﺎك ﺑﻜﺮداﯾە ،ﺋێﺴــﺘﺎش ﺑەدڵﻨﯿﺎﯾﯿﯿەوە ﺑە دوو ﻣﺎﻧﮓ ﺋەو ﺋﺎﻣﺎراﻧە ﺗەواو ﻧﺎﺑێﺖ، ﻛەواﺗە ﺋەوە ﺑﯿﺎﻧﻮوێﻜە ﺑﯚ دواﺧﺴﺘﻨﯽ درێﮋﺧﺎﯾەﻧﯽ ھەڵﺒﮋاردﻧەﻛﺎن ،ﭼﻮﻧﻜە ﺋێﺴﺘﺎش ﺣﻜﻮوﻣەت ﻧﺎﯾەوێ ھەڵﺒﮋاردﻧــﯽ ﭘﺎرێﺰﮔﺎﻛﺎن ﺑﻜﺎت ،ﺑﯚﯾــە ﺑەم ﺑﯿﺎﻧﻮوە ھەڵﺒﮋاردﻧﯽ ﭘەرﻟەﻣﺎﻧﯿﺶ دوا دەﺧﺎت“. ﭘەﯾﻤــﺎن ﻋﯿﺰەدﯾــﻦ وەك ﭘەرﻟەﻣﺎﻧﺘﺎرێﻚ ﭘێﯽ واﯾە ھەڵﺒﮋاردن ﻟە ﻛﺎﺗﯽ ﺧﯚﯾﺪا ﭘێﻮﯾﺴﺘە. ﺑەﯾﺎن ﻧﻮوری :ﺑﯚ دواﺧﺴﺘﻨﯽ ھەڵﺒﮋاردن ﻣەرﺟﻤﺎن ھەﯾە ﺑەﯾــﺎن ﻧﻮوری ﺑەرﭘﺮﺳــﯽ ﻣەﻛﺘەﺑــﯽ ھەڵﺒﮋاردﻧﯽ ﯾەﻛﮕﺮﺗــﻮوی ﺋﯿﺴــﻼﻣﯿﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎن ﻟەﺑﺎرەی
دواﺧﺴﺘﻨﯽ ھەڵﺒﮋاردﻧەﻛﺎﻧەوە دەڵێﺖ” ،ﺋێﻤە ﻟەﮔەڵ دواﺧﺴــﺘﻨﯽ ھﯿﭻ ھەڵﺒﮋاردﻧێﻚ ﻧﯿﻦ و ﺋەﻧﺠﺎﻣﺪاﻧﯽ ﻟــە وادەی ﺧﯚﯾﺪا ﺑﺎﺷــﺘﺮە ،ﺑﺎ واز ﻟــەوە ﺑێﻨﯿﻦ ﺑﯚ ھەڵﺒﮋاردﻧــەﻛﺎن ھــەر رۆژە و ﺑڕﯾﺎرێﻚ ﺑﺪەﯾﻦ ،ﺋەو داواﯾەی ﻛﯚﻣﺴﯿﯚﻧﯿﺶ ﭘێﻮﯾﺴﺖ ﺑﻮو زۆر زووﺗﺮ ﺑﻜﺮاﯾە و ﻧﺎوەﻛﺎﻧﯽ ﺑﺴڕﯾﺒﺎﯾەوە“. ﺑەﯾﺎن ﻧﻮوری ھەروەھﺎ دەڵێﺖ ” ،ﺋەﮔەر ﻛﯚﻣﺴﯿﯚن ﺳــڕﯾﻨەوەی ﻧﺎوی ﻣﺮدووەﻛﺎن ﺑﻜﺎﺗــە ﺑەھﺎﻧەﯾەك ﺑــﯚ ﺋەوەی ھەڵﺒﮋاردﻧەﻛﺎن ﺑــە ﭘﺎﻛﯽ ﺑﻜﺮێﺖ ﺋێﻤە رازﯾﻦ ﻟەﺳــەر ﺋەوەی ھەڵﺒــﮋاردن دوا ﺑﺨﺮێﺖ ﺑە ﻣەرﺟێﻚ ھەڵﺒﮋاردن ﻟە ﻣﺎﻧﮕﯽ ﺗﺸﺮﯾﻨﯽ دووەم ﺗێﭙەڕ ﻧەﻛﺎت و ﺗﺎ ﺋەوﻛﺎﺗەﯾﺶ ھەﻣﻮو ﻧﺎوەﻛﺎن ﺑﺴــڕﻧەوە و ﭘﺎﺳﺎوەﻛەﺷﯿﺎن ھەر ﺋەوە ﺑێﺖ ﻧەك ﺷﺘﯽ زﯾﺎﺗﺮ“. ﺋــەو ﺑەرﭘﺮﺳــەی ﯾەﻛﮕﺮﺗــﻮو ھەروەھــﺎ دەڵێﺖ، ”ﺋەوﻛﺎﺗەی ﻟە ﺑەردەم ﻛﯚﻣﺴﯿﯚن ﻣﺎوە ﻛە ﻣﺎﻧﮕێﻜە ﻟەﺑەرﺋــەوەی ﻛﺎرەﻛﺎن ﺋەﻟﯿﻜﺘﺮۆﻧﯿــﻦ ﭘێﻤﺎن واﯾە ﻛﯚﻣﺴﯿﯚن ﻟەو ﻣﺎوەﯾەدا ﻧﺎﺗﻮاﻧێﺖ ﻧﺎوەﻛﺎن ﺑﺴڕێﺘەوە، ﭼﻮﻧﻜە ﻛﺎﺗەﻛە ﻛەﻣە ،ﺑﯚﯾە ﺋەﮔەر ﻛﯚﻣﺴــﯿﯚن ھەر ﺋەوە دەﻛﺎﺗە ﭘﺎﺳــﺎو ﺑﯚ دواﺧﺴﺘﻨەﻛە ﺋەوا ﺋێﻤەش رازﯾﻦ ﺑەو ﻣەرﺟەی ﺳەرﺟەم ﻧﺎوی ﻣﺮدووان و ﻧﺎوە دووﺑﺎرەﻛﺎن ﺳــڕاﺑێﺘەوە ﺑﯚ ﻣﺎﻧﮕﯽ ﺗﺸﺮﯾﻨﯽ دووەم ﺋەﮔەرﭼﯽ ﭘێﺸﻤﺎن واﯾە ﺋەوە ﺗەﻧﯿﺎ ﭘﺎﺳﺎوە و ھﯿﭽﯽ ﺗﺮ ﻧﯿﯿە. ﺑﯿﻼل ﺳﻠێﻤﺎن :ﻛﯚﻣﺴﯿﯚن ﺑﯿﺎﻧﻮو دەھێﻨێﺘەوە ﺑﯿﻼل ﺳــﻠێﻤﺎن ﺑەرﭘﺮﺳــﯽ دەزﮔﺎی ھەڵﺒﮋاردﻧﯽ ﻛﯚﻣەڵﯽ ﺋﯿﺴــﻼﻣﯽ دەڵێﺖ” ،ﺋێﻤــە وەك ﻛﯚﻣەڵﯽ ﺋﯿﺴــﻼﻣﯽ ﺑە ھﯿﭻ ﺷــێﻮەﯾەك ﻟەﮔەڵ دواﺧﺴﺘﻨﯽ ھەڵﺒﮋاردﻧەﻛﺎن ﻧﯿﻦ ،ﺋەو ﻗﺴﺎﻧەی ﻛﯚﻣﺴﯿﯚﻧﯿﺶ ﺗەﻧﯿﺎ ﺑەھﺎﻧەﯾەﻛﻦ ﺑﯚ دواﺧﺴﺘﻨﯽ ھەڵﺒﮋاردﻧەﻛﺎن ،ﺋەﮔەرﻧﺎ ﺋێﻤە ﻟە ﻣﺎﻧﮕﯽ ﺋﺎﯾﺎرەوە ﻧﻮوﺳــﺮاوﻣﺎن ﺋﺎراﺳــﺘەی ﭘەرﻟەﻣﺎن ﻛﺮدووە ﻛە ﺋەو ﻧﺎواﻧە ﭘﺎك ﺑﻜەﻧەوە ،ﻛەﭼﯽ ﺗﺎزە ﻛﯚﻣﺴــﯿﯚن دەڵێﺖ ﻟەو ﻣﺎوەﯾەدا ﻧﺎﺗﻮاﻧﯿﻦ ﻧﺎوی ﻣــﺮدووان رەش ﺑﻜەﯾﻨەوە ،ﻛﯚﻣﺴــﯿﯚﻧﯿﺶ ﺋەﮔەر ﻣەﺑەﺳﺘﯽ ﺑﻮاﯾە ﻟەو ﺳێ ﻣﺎﻧﮕەدا ﻧﺎوەﻛﺎﻧﯽ دەﺳڕﯾەوە، ﺑەم ﺋەﮔەر ﯾەك ﺳﺎڵﯽ ﺗﺮﯾﺸﯿﺎن ﻣﯚڵەت ﺑﺪەی ھەر ﻧﺎوەﻛﺎن ﭘﺎك ﻧﺎﻛەﻧەوە و ﺗەﻧﯿﺎ ﺑەھﺎﻧە دەﮔﺮن“. ﺋەو ﺑەرﭘﺮﺳــەی ﻛﯚﻣەڵ ﺋﺎﻣﺎژە ﺑــەوە دەﻛﺎت ﻛە ﺋەوە دەﺳﺘێﻜﯽ ﺳﯿﺎﺳﯿﯽ ﻟەﭘﺸﺘە ،ﺑەم ﻟە رێﮕەی ﻛﯚﻣﺴــﯿﯚﻧەوە ﺋــەوە دەﻛﺮێﺖ ،ھــەروەك دەڵێﺖ، ”ﻛﯚﻣﺴﯿﯚن راﺳــﺘە ﻧﺎوی ﻛﯚﻣﺴﯿﯚﻧێﻜﯽ ﺑێﻼﯾەﻧە، ﺑەم ﺋەوەی ﻛە ﺑێﻼﯾەن ﻧﯿﯿە ﻛﯚﻣﺴﯿﯚﻧە“.
ژﻣﺎرە ) ، (11ﭼﻮارﺷەﻣﻤە21/8/2013 ،
ﺳﻴﺎﺳەت
ھەﻓﺘەﻧﺎﻣەﯾەﻛﯽ ﺳﯿﺎﺳﯿﯽ ﮔﺸﺘﯿﯿە
ﺋﯿﺨﻮان داوای ﺟﯿﮫﺎد ﻟە ﺳەﺣەدﯾﻦ ﺑەھﺎﺋەدﯾﻦ دەﻛﺎت وﺷە /ھەوﻟێﺮ ـ رەﻧﺠﺪەر
ﺟێﮕﺮی ﻣﻮرﺷﯿﺪی ﮔﺸﺘﯿﯽ ﺋﯿﺨﻮان ﻣﻮﺳﻠﯿﻤﯿﻦ ﻟە ﻧﺎﻣەﯾەﻛﯽ ﺗﺎﯾﺒەﺗﺪا داوا ﻟە ﺳەﺣەدﯾﻦ ﺑەھﺎﺋەددﯾﻦ ﺋەﻣﯿﻨﺪاری ﭘێﺸﻮوی ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﺋﯿﺴﻼﻣﯿﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن دەﻛﺎت ،دژی ”ﻋەﻟﻤﺎﻧﯿﯿە ﻣﻮرﺗەدەﻛﺎن“ دەﺳﺖ ﺑە ﺟﯿﮫﺎد ﺑﻜەن .ﭼﺎودێﺮاﻧﯽ ﺳﯿﺎﺳﯿﺶ ﭘێﯿﺎن واﯾە ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ ﭘﺎرﺗێﻜﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎﻧﯿﯽ ﺳەرﺑەﺧﯚ ﻧﯿﯿە و ﺑەرﻧﺎﻣەی ﻋەرەﺑﯿﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯿﯽ ﺋﯿﺨﻮان ﻣﻮﺳﻠﯿﻤﯿﻦ ﺟێﺒەﺟێ دەﻛﺎت. ﻟە ﻧﺎﻣەﯾەﻛﯽ ﺗﺎﯾﺒەﺗﺪا ﻛە ﺧەﯾﺮەت ﺷــﺎﺗﺮ ﺟێﮕــﺮی ﻣﻮرﺷــﯿﺪی ﮔﺸــﺘﯿﯽ ﺋﯿﺨﻮان ﻣﻮﺳــﻠﯿﻤﯿﻦ ﺑــﯚ ﺳــەﺣەدﯾﻦ ﺑەھﺎﺋەدﯾﻦ ﺋەﻣﯿﻨﺪاری ﭘﯿﺸﻮوی ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﻛﻮردﺳــﺘﺎﻧﯽ ﺋﯿﺴــﻼﻣﯿﯽ ﻧﺎردووە ،وێڕای ﺑﺎﺳــﻜﺮدن ﻟەو ﺑﺎرودۆﺧەی ﺟﯿﮫﺎﻧﯽ ﺋﯿﺴــﻼﻣﯽ ﺗێــﯽ ﻛەوﺗﻮوە ،داوا ﻟــە ﻧﺎوﺑﺮاو دەﻛﺎت وەك ”ﺑﺮاﯾەﻛﯽ ﺟﯿﮫﺎدی“ ھەڵﻮێﺴﺘﯿﺎن ھەﺑێﺖ .ھەروەك ﻟە ﺑەﺷــێﻜﯽ ﺗﺮی ﻧﺎﻣەﻛەدا ،داوای دﯾﺎرﯾﻜﺮدﻧﯽ وادەﯾەك دەﻛﺎت ﺑﯚ ﭼﺎوﭘێﻜەوﺗــﻦ و ﮔﻔﺘﻮﮔﯚﻛﺮدن ﻟەﺳــەر ”زۆر ﺷﺖ ﻛە ﭘێﻮﯾﺴﺘە راﺷﻜﺎواﻧە و ﺷــەﻓﺎﻓﺎﻧە“ ﻟەﮔەڵ ﺳــەﺣەدﯾﻦ ﺑەھﺎﺋەدﯾﻦ ﺑﺎﺳﯽ ﺑﻜەن. ﻧﺎﻣەﻛەی ﺟێﮕــﺮی ﺋەﻣﯿﻨﺪاری ﮔﺸــﺘﯿﯽ ﺋﯿﺨﻮان ﻣﻮﺳــﻠﯿﻤﯿﻦ ﺑــﯚ ﺳــەﺣەدﯾﻦ ﺑەھﺎﺋەدﯾﻦ ﻛە دەﺳــﺖ رۆژﻧﺎﻣەی ”وﺷــە“ ﻛەوﺗــﻮوە ،ﻟــە ﻛﺎﺗێﻜﺪاﯾــە ﻛە ﭼﺎودێﺮاﻧﯽ ﺳﯿﺎﺳــﯽ ﺑە ﺗەواوی ﮔﻮﻣﺎﻧﯿــﺎن ﻟــە ﭘێﻮەﻧﺪﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻧێﻮان ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﺋﯿﺴــﻼﻣﯽ و ﺋﯿﺨﻮان ﻣﻮﺳﻠﯿﻤﯿﻦ ھەﯾە و ﺋەو ﭘﺎرﺗە ﺋﯿﺴــﻼﻣﯿﯿە ﺑە ﺑەﺷێﻚ ﻟە ﭘڕۆژەی ﺋﯿﺨﻮان ﻣﻮﺳــﻠﯿﻤﯿﻦ دەزاﻧﻦ. ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮو ﺧﺰﻣەت ﺑە ﻛﻮﻟﺘﻮوری ﻋەرەﺑﯿﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ دەﻛﺎت ﺑەﮔﻮﺗەی ﺷــﺎدﻣﺎن ﺣەﺳەن ﻧﻮوﺳەر و ﭼﺎودێﺮی ﺳﯿﺎﺳﯽ، ھەﺑﻮوﻧــﯽ ﭘێﻮەﻧﺪﯾﯽ ﻧێﻮان دوو ﭘﺎرﺗــﯽ ﺋﺎﯾﺪﯾﯚﻟــﯚژی ﻛﺎرێﻜﯽ ﺋﺎﺳﺎﯾﯿﯿە ،ھەروەك ﻟــە ﭘێﺸــﺘﺮدا ﭘﺎرﺗەﻛﺎﻧــﯽ ﭘێﻮەﻧﺪﯾﯿــﺎن ﻛﯚﻣﯚﻧﯿﺴــﺘﯽ ﻟەﮔەڵ ﯾەﻛﺘﺮ ھەﺑﻮو ،ﺋﺎﺳــﺎﯾﯿﯿە ﭘﺎرﺗــە ﺋﺎﯾﺪﯾﯚﻟﯚژﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﺗﺮﯾﺶ ﭘێﻮەﻧﺪﯾﯿﺎن ھەﺑێــﺖ ،ﺑەم ﺑە ﻣەرﺟێــﻚ” ،ﭘێﻮەﻧﺪﯾﯿــەﻛﺎن ﻟە ﺑەرژەوەﻧﺪﯾﯽ ﺑﺎی ﻧەﺗەوەﯾﯽ و دەوڵەت دەرﻧەﭼﻦ“. ﭘێﻮەﻧﺪﯾﯿەﻛﺎﻧــﯽ ﭘﺘەوﯾــﯽ ﻧێــﻮان ﺋﯿﺨــﻮان ﻣﻮﺳــﻠﯿﻤﯿﻦ و ﯾەﻛﮕﺮﺗــﻮوی ﺋﯿﺴــﻼﻣﯽ ﻟە ﻛﺎﺗێﻜﺪاﯾە ﻛە ﺋﯿﺨﻮان ﻣﻮﺳﻠﯿﻤﯿﻦ ﺧﺎوەن ﺳﺘﺮاﺗﯿﮋﯾەﺗێﻜﯽ ﻋەرەﺑﯿﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯿﯿە و ﻟە ﺑەراﻣﺒەر ﺋەﻧﻔﺎل و ﻛﯿﻤﯿﺎﺑﺎران و ﺟﯿﻨﯚﺳﺎﯾﺪﻛﺮدﻧﯽ ﻧەﺗەوەی ﻛــﻮرددا ﺑﭽﻮوﻛﺘﺮﯾﻦ ھەڵﻮێﺴﺘﯽ ﻧەﺑﻮوە. ﺷــﺎدﻣﺎن ﺣەﺳەن ﺑﺎس ﻟەوەش دەﻛﺎت ،ھەر ھێﺰێﻜﯽ ﺳﯿﺎﺳﯿﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ ﻟە ﻛﻮردﺳﺘﺎن دەﺗﻮاﻧێﺖ ﻟە دوو ﺋﺎﺳــﺘﺪا ﭘێﻮەﻧﺪﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﺑــە ﺋﺎراﺳــﺘەی ﺑەرژەوەﻧﺪﯾــﯽ
ﻧەﺗــەوەی ﻛﻮرد ﮔــﺮێ ﺑﺪات، ﻟە ﺋﺎﺳــﺘﯽ ﺟﯿﮫﺎﻧﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ، ﺑەوەی زۆرﯾﻨەی ﻛﻮرد ﺋﯿﺴﻼﻣە و ﻟە ﺋﺎﺳــﺘﯽ ﺟﯿﮫﺎﻧﯽ ﻋەرەﺑﯿﺪا، ﺑەﺗﺎﯾﺒــەت ﻛــە دوو ﺑەﺷــﯽ ﻛﻮ ر د ﺳﺘﺎ ن
ﻟە ﻻﯾــەن دوو دەوڵەﺗﯽ ﻋەرەﺑﯿﯿەوە واﺗە ﺳﻮورﯾﺎ و ﻋێﺮاق داﮔﯿﺮ ﻛﺮاون ،ﺑەو ﺷێﻮەﯾە ﭘﺎرﺗﯽ ﺳﯿﺎﺳﯿﯽ ﺋﯿﺴــﻼﻣﯽ دەﺗﻮاﻧێﺖ ﭘێﻮەﻧﺪﯾﯿەﻛﺎﻧــﯽ ﺑە ﺋﺎراﺳــﺘەی ﺑەرژەوەﻧﺪﯾﯽ ﻧەﺗەوەﯾﯽ ﺋﺎراﺳﺘە ﺑﻜﺎت. ﺋــەو ﭼﺎودێﺮە ﺳﯿﺎﺳــﯿﯿە ،ﻛە ﯾەﻛﮕﺮﺗــﻮوی ﺋﯿﺴــﻼﻣﯽ ،وەك ﻟﻘێﻜــﯽ ﺋﯿﺨﻮاﻧــﯽ ﺟﯿﮫﺎﻧــﯽ دەﻧﺎﺳێﻨێﺖ ،دەڵێﺖ” ،ھەرﭼەﻧﺪ ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ ﺑﺎﻧﮕەﺷەی ﻛﯚﻣەڵﮕەﯾەﻛــﯽ ﺋﯿﺴــﻼﻣﯿﯽ ﻛﻮردی دەﻛﺎت ،ﺑەم ﻟە واﻗﯿﻌﺪا ﺧﺰﻣەت ﺑە ﻛﻮﻟﺘﻮوری ﻋەرەﺑﯿﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ دەﻛﺎت“. ﻧﺎوﺑــﺮاو ﺋﺎﻣــﺎژە ﺑــە دوو ﺧﺎڵ دەدات و ﭘێﯽ واﯾە ﻟەو ﻗﯚﻧﺎﻏەدا ﺑەرھەﻣﯽ ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ ﺑﻮوە ﻟە ﻛﻮردﺳــﺘﺎﻧﺪا ،ﮔﯚڕﯾﻨﯽ ﻧــﺎو ﻟە ﻛﻮردﯾﯿەوە ﺑــﯚ ﻋەرەﺑﯽ
”ھەرﭼەﻧﺪ ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ ﺑﺎﻧﮕەﺷەی ﻛﯚﻣەڵﮕەﯾەﻛﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯿﯽ ﻛﻮردی دەﻛﺎت، ﺑەم ﻟە واﻗﯿﻌﺪا ﺧﺰﻣەت ﺑە ﻛﻮﻟﺘﻮوری ﻋەرەﺑﯿﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ دەﻛﺎت“
و ﮔﯚڕﯾﻨﯽ ﺟﻠﻮﺑەرﮔﯽ رەﺳــەﻧﯽ ﻛــﻮردی ﺑــە ﺟﻠﻮﺑەرﮔێﻜــﯽ ﻋەرەﺑﯽ ،ﻛە ھەردوو ﺧﺎڵەﻛە دژ ﺑە ﻛﻮﻟﺘﻮوری ﻛﻮردی و ﺧﺰﻣەت ﺑە ﻛﻮﻟﺘﻮوری ﻋەرەﺑﯽ دەﻛەن.
ھەڵﻮێﺴﺘێﻚ ﻛە ﺳەرﭼﺎوەی ﻟە ﮔەﻣەی ﺋﺎﺑﻮورﯾﯿەوە ﮔﺮﺗﻮوە ﻟە ﭼەﻧﺪ رۆژی راﺑﺮدوودا و ﭘﺎش ﺷﻜﺴــﺘﯽ ﺋﯿﺨﻮاﻧەﻛﺎﻧﯽ ﻣﯿﺴــﺮ ﻟــە ﺑەڕێﻮەﺑﺮدﻧﯽ دەﺳــەت ﻟە وﺗەﻛە ،ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﺋﯿﺴﻼﻣﯿﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎن ﺧﯚﭘێﺸﺎﻧﺪاﻧێﻜﯽ ﻟە ﺷــﺎری
ھەوﻟێﺮ رێﻚ ﺧﺴــﺖ ،ﺋەوەش وەك ﻧﺎڕەزاﯾﯿﯿــەك ﺑەراﻣﺒــەر ﺑــە ﻟەﻛﺎرﻻداﻧــﯽ ﻣﺤەﻣــەد ﻣﻮرﺳﯽ ھەڵﺒﮋێﺮدراوی ﺋﯿﺨﻮان ﻣﻮﺳــﻠﯿﻤﯿﻦ ﺑﯚ ﺳــەرۆﻛﺎﯾەﺗﯿﯽ ﻣﯿﺴﺮ ﻟە ﻻﯾەن ﺳــﻮﭘﺎ و ﮔەﻟﯽ ﻣﯿﺴﺮەوە. ﺧﯚﭘێﺸــﺎﻧﺪاﻧەﻛەی ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ ﻟە ﻛﺎﺗێﻜﺪاﯾە ،ﻛە ﮔەﻟﯽ ﻛﻮرد ﻟە رۆژﺋﺎوای ﻛﻮردﺳــﺘﺎن ﻛﯚﻣەڵﻜــﻮژی رووﺑــەڕووی دەﻛﺮێﻨەوە و ﻟە ﭘﺎرﭼەﻛﺎﻧﯽ ﺗﺮی ﻛﻮردﺳﺘﺎﻧﯿﺸﺪا ﺟﮕە ﻟە دان ﻧەﻧﺎن ﺑە ﻣﺎﻓــە ﻧەﺗەوەﯾﯿﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻛﻮرد، ﻛﻮردان رووﺑەڕووی ﻛﻮﺷــﺘﻦ و ﻟەﺳێﺪارەدان دەﻛﺮێﻨەوە. ھەڵﻮێﺴﺘﯽ ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ ﺑەراﻣﺒــەر ﺑــە ﻟەﻛﺎرﻻداﻧــﯽ ﺋﯿﺨﻮان ﻣﻮﺳــﻠﯿﻤﯿﻦ ﻟە ﻣﯿﺴــﺮ و ﺑــێ ھەڵﻮێﺴــﺘﯽ ﺑەراﻣﺒــەر ﺑــە ﻛﯚﻣەڵﻜﻮژﯾﯽ ﻛــﻮردان ﻟە رۆژﺋﺎوای ﻛﻮردﺳﺘﺎن ،ﺑەﺗەواوی ﺋــەو ﮔﻮﻣﺎﻧــەی ﻻی ﺧەڵــﻚ دروﺳــﺖ ﻛﺮد ،ﻛە ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﺋﯿﺴــﻼﻣﯽ ﺑە ھﯿﭻ ﺷــێﻮەﯾەك داﻛﯚﻛﯽ ﻟە ﻣﺎﻓە ﻧەﺗەوەﯾﯿﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻛﻮرد ﻧﺎﻛﺎت. ﺧﺎﻟﯿــﺪ ﺳــﻠێﻤﺎن ،ﻧﻮوﺳــەر و ﭼﺎودێــﺮی ﺳﯿﺎﺳــﯽ ،ﻟــە ﻛﯚﻣێﻨﺘێﻜﺪا ﻟــە ﺋەﻛﺎوﻧﺘەﻛەی
ﺧﯚی ﻟە ﺗﯚڕی ﻛﯚﻣەﯾەﺗﯿﯽ ﻓەﯾﺴﺒﻮوك ﻟەﺑﺎرەی ھەڵﻮێﺴﺘﯽ ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ ﺑەراﻣﺒەر ﺑە ﺋﯿﺨﻮاﻧەﻛﺎﻧﯽ ﻣﯿﺴﺮ ﻧﻮوﺳﯿﻮﯾەﺗﯽ ،دەڵێﺖ ”ﺋەو ھەﻣﻮو ﻛﻮﺷــﺘﺎرەی دژی ﻛﻮرد ﺋەﻧﺠــﺎم دران ،ﻧــە ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮو ﻧە ﻛﯚﻣــەڵ ،ﻧە دﻛﺘــﯚر ﻋەﻟﯽ ﻗەرەداﻏﯽ ﻧەھﺎﺗﻨە ﺳــەر ﺟﺎدە و ھەﺳــﺖ و ﺳﯚزی ﻛﻮرداﯾەﺗﯽ و ھﺎوزﻣﺎﻧﯽ و ھﺎوﻧﯿﺸــﺘﻤﺎﻧﯽ و ھﺎوﺋﺎﯾﻨــﯽ ﻧەﯾﺠﻮوﻧﺪن ،ﺑەم )ھﺎوﺋﯿﺨﻮاﻧــﯽ( و ﭘﺸــﺘﯿﻮاﻧﯽ ﻟــە ﺋﯿﺨﻮاﻧەﻛﺎﻧــﯽ ﻣﯿﺴــﺮ ﺋﯚﻗــﺮەی ﻟێ ﺑڕﯾــﻦ و ﺗەﻧﺎﻧەت ﺳەرﻛﺮدەﻛﺎﻧﯿﺸــﯿﺎن ھﺎﺗﻨە ﺳەر ﺟﺎدە ،ﭘێﻢ واﯾە ،ﺋەﻣﺎﻧە ﺗەﻧﯿﺎ ﺑە ﻛﻮردی ﻗﺴە دەﻛەن ،ﺋەرێ ﮔەﻟﯚ ﻛﻮردی رۆژﺋﺎواش ﻣﻮﺳڵﻤﺎﻧﻦ!“. زۆرێﻚ ﻟە ﭼﺎودێﺮاﻧﯽ ﺳﯿﺎﺳــﯽ، ھەڵﻮێﺴــﺘەﻛﺎﻧﯽ ﯾەﻛﮕﺮﺗــﻮوی ﺋﯿﺴﻼﻣﯿﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﺑەراﻣﺒەر ﺑــە ﺋﯿﺨﻮان ﻣﻮﺳــﻠﯿﻤﯿﻦ و ﺑێ ھەڵﻮێﺴــﺘﯽ ﺋەو ﺣﺰﺑە ﺑەراﻣﺒەر ﺑە ﺗﺎواﻧەﻛﺎﻧــﯽ دژ ﺑە ﻛﻮرد ،ﺑە ﮔەﻣــە ﺋﺎﺑﻮورﯾﯿەﻛﺎﻧــﯽ ﺟﯿﮫﺎن دەﺑەﺳﺘﻨەوە. ﺋەوان ﭘێﯿــﺎن واﯾە ،رێﻜﻜەوﺗﻨﯽ ﺑﺎزرﮔﺎﻧﯿــﯽ ﺳﯿﺎﺳــﯿﯽ وﺗﺎﻧﯽ ﺑەرﯾﺘﺎﻧﯿﺎ و ﻓەرەﻧﺴﺎ )ﺳﺎرﻛﯚزی(،
ھــﺎوﻛﺎت ﭘﺎرﺗــﯽ ﻛﯚﻣــﺎری ﺋەﻣەرﯾﻜﺎ ،ﻛــە ﺑە ﺋﺎﯾﺪۆﻟﯚژﯾﺎی ﻧﯿﻮﻟﯿﺒــﺮاڵ دەﻧﺎﺳــﺮێﺖ و ﻟــە ﺋﺎﺳــﺘﯽ رۆژھەﺗﯽ ﻧﺎوەڕاﺳﺖ و وﺗﺎﻧــﯽ ﻋەرەﺑﯿﺸــﺪا ،ﺑــە ﺳــەرﻛﺮداﯾەﺗﯿﯽ ﻗەﺗــەر ﺑەڕێﻮە دەﭼێﺖ ،ﻟە ﺳەرەﺗﺎدا ﭘﺎڵﭙﺸﺘﯿﯽ ﻛﺮدووە ﻟــە وەرﮔﺮﺗﻨﯽ ﺗەﺧﺘﯽ دەﺳــەﺗﯽ ﻣﯿﺴــﺮ ﻟــە ﻻﯾەن ﺋﯿﺨﻮان ﻣﻮﺳﻠﯿﻤﯿﻨەوە. ھــەروەك ﻋەدﻧــﺎن ﻛﯚﭼــەر ﭼﺎﻻﻛــﯽ ﻣەدەﻧﯽ و ﺳﯿﺎﺳــﯽ ﮔﻮﺗــﯽ” ،ﻣﻮرﺳــﯽ ﻟــە ﻻﯾەن ﻧﯿﻮﻟﯿﺒﺮاڵەﻛﺎﻧەوە ﭘﺎڵﭙﺸﺘﯽ ﻛﺮا ﻟە وەرﮔﺮﺗﻨﯽ دەﺳەت ،ﺑﯚ ﺋەوەی دەرﮔﺎی ﻣﯿﺴﺮ ﺑە رووی ﻛﯚﻣﭙﺎﻧﯿﺎ ﮔەورەﻛﺎﻧﺪا ﺑﻜﺎﺗەوە“. ﻛﯚﭼــەر ﻧﻤﻮوﻧــەی ﺋــەوەش دەھێﻨێﺘــەوە ،ﻛﺎﺗێﻚ ﺋەردۆﮔﺎن ﺑڕﯾﺎری ﻛەﻣﻜﺮدﻧــەوەی ﭘﻼﻧﯽ ﺑﺎزرﮔﺎﻧﯿﯽ دەرﻛــﺮد ﻟەﮔەڵ ﺋەم ﻛﯚﻣﭙﺎﻧﯿﺎﯾﺎﻧــە ،ﺧﯚﭘێﺸــﺎﻧﺪاﻧﯽ ﺗەﻗﺴــﯿﻢ رووی دا ،ﻛﺎﺗێﻜﯿﺶ ﺋەﺳﯿﻮﭘﯿﺎ ﺑڕﯾﺎری دروﺳﺘﻜﺮدﻧﯽ ﺋــەو ﺑەﻧﺪاوەی دەرﻛــﺮد ﻛە ﺗﺎ ﻣﺎوەی 50ﺳﺎڵﯽ ﺗﺮ داھﺎﺗەﻛەی ﺑﯚ ﭼەﻧﺪ ﻛﯚﻣﭙﺎﻧﯿﺎﯾەﻛﯽ ﮔەورەی ﺳــەر ﻣﻌەﺳــﻜەری ﻧﯿﻮﻟﯿﺒﺮاڵ +ﻗەﺗــەرە” ،ﻣﻮرﺳــﯽ دەﻧﮕﯽ ﻧەﺑﻮو ،ﭼﻮﻧﻜــە ﺋەوە ﯾەﻛێﻚ ﺑﻮو ﻟە ﻣەرﺟەﻛﺎﻧﯽ ھﺎﺗﻨﯽ ﻣﻮرﺳــﯽ ﺑﯚ ﺳەر ﻛﻮرﺳــﯿﯽ دەﺳەت“، ﯾــﺎن ﻛﺎﺗێــﻚ ﻗەﺗــەر ﻟەﮔــەڵ ﻧﯿﻮﻟﯿﺒﺮاڵەﻛﺎن وﯾﺴــﺘﯽ ﺳﯿﻨﺎی ﻣﯿﺴــﺮی ﺑﻜﺎﺗــە ﮔەورەﺗﺮﯾــﻦ ﺑەﻧﺪاو ﻟە ﺟﯿﮫﺎن و ﺑە ھﺎوﻛﺎرﯾﯽ ﺋﯿﺴــﺮاﺋﯿﻞ رۆڵــﯽ دوﺑــەی ﻟە ﻧﺎوﭼەﻛەدا ﻛەم ﺑﻜﺎﺗەوە ،ﻣﻮرﺳﯽ رەزاﻣەﻧﺪﯾﯽ ﻧﯿﺸﺎن دا. ﻟــە ﺑەراﻣﺒــەر ﺋەوەﺷــﺪا ،وەك ﻋەدﻧﺎن ﻛﯚﭼەر ﺑﺎﺳــﯽ دەﻛﺎت، وﺗﺎﻧﯽ وەﻛﻮ ﺳﻌﻮودﯾە و ﺋﯿﻤﺎرات ﺑﻮوﻧــە ﺑەﺷــێﻚ ﻟە ﺳــەرﺑﺎزی ﻣﯿﺴــﺮی و ”ﺋــەم ھەﻣﻮو ﺧﺎك ﻓﺮۆﺷﺘﻨەی ﺳەرۆﻛﯽ ﺋەوﻛﺎﺗەی ﻣﯿﺴﺮ )ﻣﻮرﺳﯽ( ﻗﺒﻮوڵ ﻧەﻛەن و دژاﯾەﺗﯿﯽ ﺑﻜەن“. ﻟەو ﻧێﻮەﻧــﺪەدا ،ﺋــەو ﭼﺎودێﺮە ﺳﯿﺎﺳﯿﯿە ،ﭘێﯽ واﯾە ﺋەو ﭘﺎرﺗﺎﻧەی وەك ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﺋﯿﺴــﻼﻣﯽ ﻛە ﭘﺎﺷــﻜﯚی ھێﺰێﻜﯽ وەك ﺋﯿﺨﻮان ﻣﻮﺳﻠﯿﻤﯿﻨﻦ ،ﺑە ﻧﺎﭼﺎری دەﺑێﺖ ھەڵﻮێﺴﺘﯿﺎن ﺑەراﻣﺒەر ﺑە ﻛەوﺗﻨﯽ ﻣﻮرﺳــﯽ ھەﺑێﺖ ،ﻟــە ﻛﺎﺗێﻜﺪا ھﺎﺗﻦ و ﻟەﻛﺎرﻻﺑﺮدﻧﯽ ﻣﻮرﺳــﯽ، ﺟﮕــە ﻟــە ﺷــەڕێﻜﯽ ﺋﺎﺑﻮوری ھﯿﭽﯽ ﺗﺮ ﻧﯿﯿە. ﻛﯚﭼــەر دەڵێﺖ” ،ﺧەڵﻚ دەﺑێﺖ ﺋــەوە ﺑﺰاﻧێــﺖ ،ﯾەﻛﮕﺮﺗــﻮوی ﺋﯿﺴــﻼﻣﯽ ،ﺟێﺒەﺟێــﻜﺎری ھەﻧﺪێﻚ ﺑەرژەوەﻧﺪﯾﯽ ﻛﯚﻣەڵێﻚ ﻛﯚﻣﭙﺎﻧﯿﺎی ﮔەورەﯾە ﻧەك ﻧﻮێﻨەری
ﺧﻮا ،ﺧەڵﻜﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن دەﺑێﺖ ﺧﯚی ﺋﺎﻣــﺎدە ﺑﻜﺎت ،ﺑﯚ ﺟەﻧﮕﯽ ﮔەورەی ﻛﯚﻣﭙﺎﻧﯿﺎ ﮔەورەﻛﺎن ،ﺟﺎ ﻟەژێﺮ ﻧﺎوی ﻧﻮێﻨەری ﺋﺎﯾﻨﯽ ﯾﺎن ﻧەﺗەوەﯾﯽ ﺑێﺖ“. ”ﺋەو ھێﺰەﯾە ﻣﺮۆڤ ﻟەﻧﺎو دەﺑﺎت“ ﻟەﭘﺎڵ ﺗێڕواﻧﯿﻨە ﺳﯿﺎﺳﯿﯿەﻛﺎﻧﯿﺶ، ﭼﺎﻻﻛﺎﻧﯽ ﻣﺎﻓﯽ ﻣﺮۆڤ ،رەﺧﻨەی ﺋەوە ﻟە ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﺋﯿﺴــﻼﻣﯽ وەك ھێﺰێﻜﯽ ﺳــەر ﺑە ﺋﯿﺨﻮان
3
ﻣﻮﺳــﻠﯿﻤﯿﻦ دەﮔــﺮن ،ﺑەوەی ﺋﯿﺨﻮاﻧﯿﯿــەﻛﺎن ﻟــە ﻛﺎﺗــﯽ ﺑێ دەﺳــەﺗﯿﺪا ﻧەرﻣﻮﻧﯿﺎن ﻣﺎﻣەڵە دەﻛەن ،ﺑەم ﻟەﮔەڵ وەرﮔﺮﺗﻨﯽ دەﺳەﺗﺪا دەﺳﺖ ﺑە زەﺑﺮوزەﻧﮓ دەﻛەن ،وەك ﺋەوەی ﻟە ﻣﯿﺴﺮ و ﻟە ﻛﺎﺗﯽ وەرﮔﺮﺗﻨﯽ دەﺳــەﺗﯽ ﻣﻮرﺳﯿﺪا رووی دا. ﺑەھــﺎر ﻣﻮﻧﺰﯾﺮ ﭼﺎﻻﻛــﯽ ﻣﺎﻓﯽ ﻣــﺮۆڤ و داﻛﯚﻛﯿــﻜﺎر ﻟە ﻣﺎﻓﯽ ژﻧﺎن دەڵێﺖ” ،ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮو ﺑەﺷێﻜە ﻟە ﺳﯿﺎﺳــەﺗﯽ ﺋﯿﺨﻮان ،ﺋﯿﺘﺮ ﻟە ھــەر ﺟێﮕەﯾەك ﺑێــﺖ ﻟە ﯾەك ﺳەرﭼﺎوە ﺋﺎو دەﺧﻮاﺗەوە و ﯾەك ﺋﺎﻣﺎﻧﺠﯽ ھەﯾە ،ﺋەوەی ھەﯾﺎﻧە ﺑﯚ ﻛﯚﻣەڵﮕە ﺗەﻧﯿﺎ ﺳەرﻛﻮت و ﺑەرەو دواوە ﮔەڕاﻧەوەی ﻛﯚﻣەڵﮕەﯾە و ﻧﻤﻮوﻧەی زەﻗﯿــﺶ ﻟەو ﺑﺎرەﯾەوە ھەﯾە“. ﺑەھﺎر دەڵێــﺖ” ،ﺋەو ھێﺰاﻧە ﻛە ھەوڵــﯽ ﺗێﻜەڵﻜﺮدﻧــﯽ ﺋﺎﯾﻦ و ﺳﯿﺎﺳــەت دەدەن ،ﺗەﻧــﮓ ﺑە ﭘێﺸــﻜەوﺗﻨﺨﻮازی ھەڵﺪەﭼﻨﻦ، ﺋﯿﺨــﻮان ﺋــەو ھێﺰەﯾــە ﻣﺮۆڤ ﻟەﻧﺎو دەﺑﺎت و ﻧﺎھێڵێﺖ ﺋﺎزادﯾﯽ ﺑﯿﺮوڕا ﺑﻤێﻨێﺖ ،ﺋەﮔەر دەﺳەت ﺑﮕﺮێﺘە دەﺳﺖ ،ﭘێﺶ ھەﻣﻮوان ژﻧﺎن دەﺑﻦ ﺑــە ﻗﻮرﺑﺎﻧﯿﯽ ﯾەﻛەم و ھەﻣﻮو ﻣﺎﻓەﻛﺎن دەﻛەوﻧە ژێﺮ ﭘﺮﺳﯿﺎرەوە“.
ﻟە ﻧﺎﻣەﻛەدا ﺟێﮕﺮی ﻣﻮرﺷﯿﺪی ﮔﺸﺘﯿﯽ ﺋﯿﺨﻮان ﻣﻮﺳﻠﯿﻤﯿﻦ داوا ﻟە ﺳەﺣەدﯾﻦ ﺑەھﺎﺋەدﯾﻦ ﺋەﻣﯿﻨﺪاری ﭘﯿﺸﻮوی ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﺋﯿﺴﻼﻣﯿﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن دەﻛﺎت ،وەك ”ﺑﺮاﯾەﻛﯽ ﺟﯿﮫﺎدی“ ھەڵﻮێﺴﺘﯿﺎن ھەﺑێﺖ دەﻗﯽ ﻧﺎﻣەﻛە ﺑەڕێﺰ ﻣﺎﻣﯚﺳــﺘﺎ ﺳەﺣەدﯾﻦ ﻣﺤەﻣەد ﺑەھﺎﺋەدﯾﻦ ﺋەﻣﯿﻨﺪاری ﮔﺸﺘﯿﯽ ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوی ﺋﯿﺴﻼﻣﯿﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﺳەﻻم و رەﺣﻤەﺗﯽ ﺧﻮاﺗﺎن ﻟێ ﺑێﺖ ﻟە ﺧﻮای ﮔەورە داواﻛﺎرم ﻟە ﻛﺎﺗﯽ ﮔەﯾﺸﺘﻨﯽ ﺋەم ﻧﺎﻣەﯾەﻣﺪا ﺋێﻮە ﻟە ﺑﺎﺷــﺘﺮﯾﻦ ﺣﺎڵﺪا ﺑﻦ ﺗەﻧﺪروﺳﺘﯿﺘﺎن ﺑﺎش ﺑێﺖ و ﺧﻮای ﮔەورە ﺗەﻣەن درێﮋﺗﺎن ﺑﻜﺎت ﺑﯚ ﺧﺰﻣەﺗﯽ دﯾﻦ. ﻻی ﺋێﻮە ﺷﺎراوە ﻧﯿﯿە ﻛە ﻟە ﺋەﻣڕۆدا ﺑﺎرودۆﺧﯽ ﺋﻮﻣەﺗﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ ﺑە ﻛﻮێ ﮔەﯾﺸﺘﻮوە ﻟە ﺗێﻜﭽﻮوﻧﯽ ﺑﺎرودۆخ و ﺧﺮاﭘﯿﯽ ﺣﺎڵ و ﺑﻮوﻧﯽ ﮔەﻧﺪەڵﯽ ﻟە ﺣﻮﻛﻤﺪا و ﺗﺮﺳﻨﯚﻛﯽ ﺑەراﻣﺒەر دوژﻣﻨﺎن و ﭘەرﺗەوازەﯾﯽ ﻟە رﯾﺰەﻛﺎﻧﯿﺪا ،ﺑەھﯚی دوورﯾﯽ ﺋﻮﻣەﺗﯽ ﺋﯿﺴــﻼﻣﯽ ﻟە دﯾﻨەﻛەی و ﻻوازﯾﯽ ﻟــە ﺋﯿﻤﺎﻧەﻛەﯾﺪا ،ﺋەﻣەش وای ﻟــە دوژﻣﻨﺎن ﻛﺮدووە ﺧﺎﻛﯽ ﺋﻮﻣەﺗﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ داﮔﯿﺮ ﺑﻜەن و دەﺳﺘﺪرێﮋی ﺑﻜەﻧە ﺳەر ﻧﺎﻣﻮوﺳﯽ و ﺧﻮێﻨﯽ ﺑڕێﮋن .ﺋێﺴﺘﺎ رۆڵ و رۆژی ﺋێﻮەﯾە ،ﻟە ﻛﺎﺗێﻜﺪا ﺋﻮﻣەﺗﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ ﻟە ﺑەراﻣﺒەر ﺗەﺣەداﯾەﻛﯽ ﮔەورەداﯾە و ﺗﻮوﺷﯽ دوژﻣﻨﻜﺎرﯾﯿەﻛﯽ ﮔەورە ﺑﻮوەﺗەوە ،ﺳــەرﻛﺮدەﻛﺎﻧﯽ ﺧﯿﺎﻧەﺗﯿﺎن ﻟێ ﻛﺮدووە و ،زۆرێﻚ ﻟە زاﻧﺎﻛﺎﻧﯽ ﺳــەرﯾﺎن ﻛﺰ ﻛﺮدووە و ﭘﺸــﺘﯿﺎن ﺗێ ﻛﺮدووە ،ھەر ﺑﯚﯾە ﻛێ ﺳــەرﻛﺮداﯾەﺗﯿﯽ ﺑﻜﺎت و ﺋﺎراﺳــﺘەی ﺑــﻜﺎت ﺋەﮔەر ﺋێﻮە ﻧەﯾﻜــەن؟ ﺋﺎﯾﺎ دەﯾﺪەﻧە دەﺳــﺘﯽ ﻋەﻟﻤﺎﻧﯿﯿە ﻣﻮرﺗەدەﻛﺎن؟ ﺋەی ﺑﺮا ﻣﻮﺟﺎھﯿﺪەﻛﺎن ﭘێﻮﯾﺴﺘە ﻟەﺳەرﻣﺎن ھەﻣﻮو ﺗﻮاﻧﺎﻛﺎﻧﻤــﺎن ﯾەك ﺑﺨەﯾﻦ ﻟە ﺧﺰﻣەﺗﯽ دۆزە ھﺎوﺑەﺷــەﻛەﻣﺎﻧﺪا و، ھەﻣﻮو ھەوڵێﻚ ﻛﺎرﯾﮕەرﯾﯽ ھەﯾە ﻟەﺳــەر ﺗەواوﻛﺮدﻧﯽ ﻛﺎرەﻛﺎن و ،ﭘێﻮﯾﺴــﺘە راﻛﺎﻧﻤﺎن ﯾەك ﺑﺨەﯾﻦ ﺑە ﺋﺎراﺳــﺘەی دۆزەﻛەﻣﺎن، داواﺗﺎن ﻟێ دەﻛەم ﻛە وﺷەﻛﺎﻧﻤﺎن ﯾەك ﺑﺨەﯾﻦ و رﯾﺰەﻛﺎﻧﻤﺎن ﯾەك ﺧەﯾﻦ ﻟەژێﺮ ﯾەك ﺋﺎدا ﺋﺎی ﯾەﻛﺘﺎﭘەرﺳﺘﯽ )ﻻاﻟە اﻻ اﻟﻠە ﻣﺤﻤﺪ رﺳــﻮل اﻟﻠە( ﯾەﻛﺒﻮوﻧﻤﺎن ھێﺰە ﺑﯚ ﻋێﺮاق ﺋﻮﻣەت و ﻣﻮﺳڵﻤﺎﻧﺎن ﻟە ﺑەرەﻧﮕﺎرﺑﻮوﻧەوەی دوژﻣﻨﺎﻧﻤﺎن ﻟەﺳــەر ﺧﺎك و ﺋﺎﯾﻨﻤﺎن .داواﻛﺎرم ﻟە ﺧﻮا ﻛﯚﻣﺎن ﺑﻜﺎﺗەوە ﻟەﺳــەر ھــەق و ھەﻣﻮوﻣﺎن ﻟە ﺧﺰﻣەﺗﯽ دﯾﻨەﻛەﻣﺎﻧــﺪا ﺑﯿﻦ .ھەوڵﯽ ﺑﯿﻨﯿﻨﯽ ﺟەﻧﺎﺑــﺖ دەدەﯾﻦ ،ھەر ﺑﯚﯾە داواﻛﺎرم وادەﯾەﻛﯽ ﻧﺰﯾﻚ دﯾﺎری ﺑﻜﺮێﺖ ،ﭼﻮﻧﻜە زۆر ﺷﺖ ھەﯾە ﻛە ﭘێﻮﯾﺴﺘە راﺷﻜﺎواﻧە و ﺷەﻓﺎﻓﺎﻧە ﻟەﮔەڵ ﺟەﻧﺎﺑﺖ ﺑﺎﺳﯽ ﺑﻜەﯾﻦ ،ﺧﻮا ﺳەرﻛەوﺗﻮوﻣﺎن ﺑﻜﺎت ﺑﯚ ﺧﺰﻣەﺗﯽ ﺋﯿﺴﻼم و ﻣﻮﺳڵﻤﺎﻧﺎن .ﺳەت و ﺳــەﻻم ﻟەﺳەر ﭘێﻐەﻣﺒەر و ھﺎوەﻧﯽ ﺑێﺖ ﺳەﻻم و رەﺣﻤەﺗﯽ ﺧﻮاﺗﺎن ﻟێ ﺑێﺖ. ﺟێﮕﺮی ﻣﻮرﺷﯿﺪی ﮔﺸﺘﯽ م /ﺧەﯾﺮەت ﺷﺎﺗﺮ
4
ژﻣﺎرە )) ، (11ﭼﻮارﺷەﻣﻤە21/8/2013 ،
ﺳﻴﺎﺳەت
ھەﻓﺘەﻧﺎﻣەﯾەﻛﯽ ﺳﯿﺎﺳﯿﯽ ﮔﺸﺘﯿﯿە
ﺳﻤﻜﯚ ﻣﺤەﻣەد
رەھەﻧﺪەﻛﺎن
12
ﺷەڕ ھﺎﺗە ﺑەر دەرﮔﺎی ﻛﻮرد ﻟە ﺳــەرەﺗﺎی دەﺳﺖ ﭘێﻜﺮدﻧﯽ ﺋەوەی ﻧﺎوی ﻟێ ﻧﺮا ﺑەھﺎری ﻋەرەﺑﯽ و ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ و ﺷﯚڕش ،ﺑە ﺗﺎﯾﺒەﺗﯽ ﻟە ﺳــﻮورﯾﺎ ،ﭘێﺸــﺒﯿﻨﯿﯽ ﺋەوە دەﻛﺮا ﺳــەرەﻧﺠﺎم ﺷــەڕەﻛە ﺑﮕﺎﺗە ﻧﺎوﭼەﻛﺎﻧﯽ ﻛﻮرد و ﯾەﺧەی ﻛﻮرد ﺑﮕﺮێﺖ ،ﺋەوﯾﺶ ﻟەﺑەر ﭼەﻧﺪ ھﯚﯾەك ،ﻟەواﻧە :ﯾەﻛەم ﻟــە ھﯿﭻ ﻛﺎم ﻟەو وﺗﺎﻧەی ﺑەﻧﺎو ﺷﯚڕﺷــﯿﺎن ﺗﯿﺎدا ﻛﺮاوە ،ﻛێﺸــەی ﻧەﺗەوەﯾﯽ ﻧﯿﯿە ﻣەﮔەر ﻟە ﺑﯿﺎﺑﺎﻧﯽ ﻋەرەﺑﯽ ﻧەﺑێ و ﻛﻮرد ﻟە ﺳــﻮورﯾﺎ ھەﯾەﺗﯽ ،دووەم دەﺳــﺘێﻮەرداﻧﯽ دەرەﻛﯽ رێﮕەﯾەﻛــﯽ ﺗﺮﯾﺎن ﻧەﺑﻮو ﻟەﻧﺎو ﺳــەﻧﺘەری ﺷﺎم ﺷــەڕ ﮔەرم ﺑﻜەن و درێﮋە ﺑﺨﺎﯾەﻧێ ،ﺑەﻧﺎﭼــﺎر ﯾەﻛﻼﻛﺮدﻧەوەی ﻣﻠﻤﻼﻧێﻜﺎﻧﯿﺎن ھەڵﮕﺮت ﺑﯚ ﻛﯚﻛﺮدﻧەوەی ھﺎوﻛێﺸەﻛە ﻟە رۆژﺋﺎوای ﻛﻮردﺳﺘﺎن ،ھﯚی ﺳــێﯿەم ﺋەوە ﺑﻮو ﻛﻮرد ﻟە ھﯿﭻ ﭘﺎرﭼەﯾەك ﯾەﻛﺪەﺳــﺖ ﻧﯿﯿە ،ﺋەﻣەش زەﻓەرێﻚ ﺑﻮو ﭼﻮوزەرەﻛﺮدﻧﯽ ﻛێﺸەی ﻧﺎوﺧﯚﯾﯽ ﺑە ﺗﺎﯾﺒەت ھﺎﺗﻨﯽ ﮔﺮووﭘەﻛﺎﻧﯽ ﻣەزەﺑﯽ ،ﺷــەڕی ھێﻨﺎﯾە ﺑەر دەرﮔﺎی ﻛﻮرد. وا ﭘێ دەﭼــێ رووﺧﺎن ﯾﺎن ﮔﯚڕﯾﻨﯽ دەﺳــەﺗﯽ ﺳﻮورﯾﺎ ﺑﯚ ﻛﺎﺗێﻜﯽ ﻧﺎدﯾﺎر دوا ﺑﺨﺮێﺖ ،ﺋەﻣە دوو ﻣﺎﻧﺎی ھەﯾــە ،ﯾەﻛەم ﺋەوەﯾە ﻛە ھێﺰەﻛﺎﻧﯽ ﻧێﻮدەوڵەﺗﯽ و دراوﺳێ ﺗﻮاﻧﯿﺎن ﺳەرﺑﻜەون ﻟە ﺑەﻛﺎرھێﻨﺎﻧﯽ ﻛﺎرﺗﯽ ﺟﯿــﺎواز ﻟــە دژی ﯾەﻛﺘﺮ ،ھەروەھﺎ ﻟــە ﭘەراوێﺰی ﺋەﻣەﺷﺪا ﺷﻜﺴﺘﮫێﻨﺎن ﺑە ﺋﯿﺮادەی ﺧەڵﻚ و ﺷﯚڕش، دووەﻣﯿــﺎن وەﻛﻮ ﺑﯿﺎﻧەوێ دﯾﻤەﻧە ﺳﯿﺎﺳــﯿﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻋێــﺮاق ﻛە ﻟە ﻧەوەدەﻛﺎﻧﺪا ھەﺑﻮو ،دووﺑﺎرە ﺑﻜەﻧەوە و ﺳــﯿﻨﺎرﯾﯚﻛﺎن درێﮋە ﺑﺨﺎﯾەﻧێ ،ﭼﻮﻧﻜە ﺳﻮورﯾﺎ ﻟە رووی ﻣەزەﺑﯽ و ﺋﯿﺘﻨﯿﻜﯿﯿەوە ھەﻣﺎن ﺗﺎﯾﺒەﺗﻤەﻧﺪﯾﯽ ﻋێﺮاﻗﯽ ھەﯾە و ھەﻣﺎن ﺳﺎﻣﺎﻧﯽ ﻟەﺑﻨﻨەھﺎﺗﻮوی ھەﯾە ﻟە رووی ﺋﺎﺑﻮورﯾﯿەوە ﻛە ﻧەوﺗە ،ﺑﯚﯾە ﺷــﯚڕش ﮔﯚڕا ﺑﯚ ﺷــەڕی ﻧﺎوﺧﯚ و ﺷەڕی ﺗﺎﯾﻔﯽ و ﻣەزەﺑﯽ و ﺋەو ﺑەرﺑەرﯾەﺗەی ﻟــێ ﺑەرھەم ھﺎت ﻛە دﻧﯿﺎ دەﯾﺒﯿﻨێ، ﺑەم ﺋــەوەی ﺑﯚ ﻛﻮرد ﮔﺮﯾﻨﮕە ﺋەو ﺷــەڕەﯾە ﻛە ﭼﺎوەڕێ ﻧەدەﻛﺮا ﺑێﺘە ﺑــەر دەرﮔﺎی ﻣﺎڵەﻛەی ﻛە ھێﻤﻨﺘﺮﯾﻦ ﺷﻮێﻨﯽ ﺟﻮﮔﺮاﻓﯿﯽ ﺳﻮورﯾﺎ ﺑﻮو ،ﺗﺎ ﻧەﺑێﺘە ﻛﺎرەﻛﺘەری ﭼﺎﻻﻛﯽ ﺳﯿﺎﺳﯽ ﻟەو ﮔەﻣە ﺳﯿﺎﺳﯿﯿﺎﻧە و رێﺰ ﻟە ﺧەﻣﯽ ﻧەﺗەوەﯾﯽ و ﺋﯿﺮادەی ﺧەڵﻚ ﺑﮕﺮێ. ﮔﻮاﺳــﺘﻨەوەی ﻣﻠﻤﻼﻧێ و ﺷــەڕی ﻧێﻮان ﺳﻮﭘﺎی ﺋﺎزاد و ﺋﯚﭘﯚزﺳــﯿﯚن و ﺳﻮﭘﺎی ﺳﻮورﯾﺎ ﺑﯚ رۆژﺋﺎوای ﻛﻮردﺳــﺘﺎن ﻛە ﺗﺎ ﺋەم دواﯾﯿﯿــەش ﻛﻮرد ﺑﺎرەﮔﺎ و ﺋﯿﺪارەی ﻛﯚﻧﯽ ﺳــﻮورﯾﺎی ﭘﺎراﺳﺘﻮوە ،ﺳەرەﺗﺎﻛەی ﻟەوێﻮە ﺳــەرﭼﺎوەی ﮔﺮت ﻛە ھێﺰەﻛﺎﻧﯽ دەرەﻛﯽ زەﻓەرﯾــﺎن ﺑــەوە ﺑﺮد ﻛﻮرد ﻟە ﯾەﻛﺘــﺮ ﺣﺎڵﯽ ﻧﺎﺑﻦ و ﻧﺎﺗﻮاﻧــﻦ ﭘێﻜەوە ﻧﺎوﭼەﻛــە ﺑەڕێﻮە ﺑەرن و رێﮕە ﻧەدەن ﺷەڕ ﺑﮕﺎﺗە ﻗﺎﻣﯿﺸﻠﻮ ،ﺣەﺳەﻛە ،ﮔﺮدی ﺳﭙﯽ و ﺳەرێ ﻛﺎﻧﯽ ،ﺑە ﭘێﭽەواﻧەوە ﺧﯚﯾﺎن ﻛەرەﺳﺘەی ﺳەرھەڵﺪاﻧﯽ ﺷەڕ و ﮔﻮاﺳــﺘﻨەوەی ﻣﻠﻤﻼﻧێﻜﺎﻧﻦ، ﺋەم ﻟێﻚ ﺣﺎڵﯽ ﻧەﺑﻮوﻧە ﺋێﺴﺘﺎ ﺧەرﯾﻜە ﺑەﺷێﻮەﯾەك ﻟە ﺷــێﻮەﻛﺎن ﻧﯿەﺗەﻛﺎن روون دەﻛﺎﺗەوە ،ﺋەوﯾﺶ ﺋەو ﺑەرژەوەﻧﺪﯾﯿەﯾە ﻛە ﻟە رادەﺳــﺘﻜﺮدﻧﯽ ﺋەو ﺑﯿﺮە ﻧەوﺗﯿﺎﻧەوە ﺳەرﭼﺎوەی ﮔﺮﺗﻮوە ﻛە ﭘﺎراﺳﺘﻨﯽ ﻛەوﺗە ﺋەﺳــﺘﯚی ھێﺰێﻜﯽ دﯾﺎرﯾﻜﺮاوی ﻛــﻮرد ،ھەڵﺒەت ھێﺰەﻛﺎﻧــﯽ ﻛﻮردﯾﺶ ﺑەﭘێﯽ ﺋەو ﺳﺮوﺷــﺘەی ﻟە راﺑﺮدوو ﺗﺎ ﺋێﺴــﺘﺎ ھەﯾەﺗﯽ و ﺧــﺮاپ ﻛەڵﻜﯽ ﻟێ وەرﮔﯿﺮاوە ،ﺗەواوی ﺋەو ھﺎوﻛێﺸــە ﺳﯿﺎﺳــﯿﯿەی ﮔﯚڕی ﻛە ﺑە ﺗەﻛﺘﯿﻚ ﺷــەڕی ﻧﺎو ﺷﺎم ﺑﮕﻮازرێﺘەوە ﺑﯚ ﻧﺎوﭼەﻛﺎﻧﯽ ﻛــﻮرد ،ﺋەﻣە ﺋەوەﻣﺎن ﭘێ دەڵﯽ ﻛە ﺷەڕی ﺑەردەم ﻣﺎڵﯽ ﻛﻮرد ،ﺧەﺗﺎی ﻛﻮرد ﺧﯚﯾەﺗﯽ. ﺗێﺒﯿﻨﯿﯿەك ﻛــە ﺟﯿﺎوازی دەﺧﺎﺗە ﻧێﻮان ﺷــەڕی ﺳــەرەﺗﺎﯾﯿﯽ ﺳــﻮورﯾﺎ ﻟــە ﻧێﻮان ﺳــﻮﭘﺎی ﺋﺎزاد و ﺋﯚﭘﯚزﺳــﯿﯚن و ﺳﻮﭘﺎی ﺳﻮورﯾﺎ ،ﺋەو ﻛﺮدە ﻧﺎﭼﯿﺰەﯾە ﻧەﺑﻮو ﻛە ﺋێﺴــﺘﺎ ﮔﺮووﭘەﻛﺎﻧﯽ ﺗﯿﺮۆرﯾﺴﺖ ﺳەرﯾﺎن ھەڵــﺪاوە و ﻛﺎری ﺧﺮاپ ﻟــە رووی ﺋەﺧﻼﻗﯿﯿەوە دژی ﻛــﻮرد ﺋەﻧﺠﺎم دەدەن ،ﺑﯚ ﻧﻤﻮوﻧە :ﺗﺎ ﺋێﺴــﺘﺎ ﻧەﻣﺎﻧﺒﯿﺴﺖ ﻟە ﺷەڕەﻛﺎﻧﯽ ﻧﺎوەڕاﺳﺘﯽ ﺷﺎم و ﻋﺎﻣﻮدا، ﺳــەری ﻛەﺳــێﻚ ﺑە ﺗەور ﺑێﺘە ﺑڕﯾﻦ ﯾﺎن ژﻧﺎن ﻟە ﮔﺮووﭘﯽ ﺑێ ﺷــﻮﻧﺎس ﺣەڵ ﺑﻜﺮێﻦ و ﻣﻨﺪاڵ ﺑێﺘە ﺳەرﺑڕﯾﻦ ،ﺋەﻣە ﻗێﺰەوﻧﺘﺮﯾﻦ دﯾﺎردەی دژ ﺑە ﻛﻮردە، ﭼﻮﻧﻜــە دوژﻣﻨەﻛﺎﻧــﯽ ﻛﻮرد ﻟەوە ﺗێﮕەﯾﺸــﺘﻮون ﻛﻮرد ﺑەﻧﯿــﺎزی ﻓﺮاواﻧﻜﺮدﻧﯽ ﺑﺎزﻧەﻛەﯾە ﻟە ﺑەراﻣﺒەر دەﺳﺗﺪارێﺘﯿﯽ ﺳﻮورﯾﺎ.
ﻟﯿﮋﻧەﯾەﻛﯽ ﭘەرﻟەﻣﺎﻧﯽ ﻋێﺮاﻗﯽ دۆﺳﯿەﻛﯽ ﺑﯚ ﮔەﻧﺪەڵﯿﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻛەرﺗﯽ ﭘەروەردە دروﺳﺖ ﻛﺮدووە
زﯾﺎﺗﺮ ﻟە 500ﻣﻠﯿﯚن دۆﻻر ﮔەﻧﺪەڵﯽ ﻟە ﻛەرﺗﯽ ﭘەروەردەی ﻋێﺮاﻗﺪا ﻛﺮاوە وﺷە/ﺑەﻏﺪا
ﻛەرﺗﯽ ﭘەروەردەی ﻋێﺮاق ﻟە ﺋێﺴﺘﺎدا داﺗەﭘﯿﻮە و ﺑە ﺳەدان ﻣﻠﯿﯚن دۆﻻر ﮔەﻧﺪەڵﯿﯽ ﺗێﺪا دەﻛﺮێ و ھەزاران ﻗﻮﺗﺎﺑﺨﺎﻧەش ﺑەﻧﯿﻮەﭼڵﯽ ﻛﺎرەﻛﺎﻧﯿﺎن ﺟێﮫێﺸﺘﺮاوە و زﯾﺎﺗﺮ ﻟە 500ﻣﻠﯿﯚن دۆﻻرﯾﺶ ﮔەﻧﺪەڵﯽ ﻟە دروﺳﺘﻜﺮدﻧﯽ ﻗﻮﺗﺎﺑﺨﺎﻧەی ﻧﻮێ ﻟە ﻋێﺮاق ﻛﺮاوە ،ﻟﯿﮋﻧەﯾەﻛﯽ ﭘەرﻟەﻣﺎﻧﯽ ﻋێﺮاﻗﯿﺶ دۆﺳﯿەﻛﯽ ﺑﯚ ﮔەﻧﺪەڵﯿﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻛەرﺗﯽ ﭘەروەردە دروﺳﺖ ﻛﺮدووە. ﺑە ﭘێﯽ ﭼەﻧﺪ زاﻧﯿﺎرﯾﯿەﻛﯽ ﺗﺎﯾﺒەت ﻛە ﻟە ﭘەرﻟەﻣﺎﻧﯽ ﻋێﺮاق ﺑەدەﺳــﺖ ”وﺷە“ ﮔەﯾﺸﺘﻮوە ،ﻛەرﺗﯽ ﭘەروەردە و ﻓێﺮﻛﺮدن ﻟە ﻋێﺮاق ﻟە ﺑﺎرێﻜﯽ زۆر ﺧﺮاﭘﺪاﯾە و ﭘێﺸــﻜەوﺗﻨەﻛﺎﻧﯽ ﺋەو ﻛەرﺗە ﻟە ﺷﻮێﻨێﻚ ﭼەﻗﯿﻮە ،ﺳەرەڕای ﺋەوەی ﭘﻼﻧﯽ ﺳﺘﺮاﺗﯿﮋی ﺑﯚ ﻛەرﺗﯽ ﭘەروەردەی ﻋێﺮاق راﮔەﯾﺎﻧﺮاوە ،ﺑەم ھێﺸﺘﺎ ﻧﯿﻮەی ﻗﻮﺗﺎﺑﺨﺎﻧەﻛﺎﻧﯽ ﻋێﺮاق ﻟە ﻗﻮڕ دروﺳــﺖ ﻛﺮاون و ھەزاران ﻗﻮﺗﺎﺑﺨﺎﻧەش ﺑە ﻛﯚﻣﭙﺎﻧﯿﺎﻛﺎن دراوە ﺑﯚ ﺋەوەی ﺳەرﻟەﻧﻮێ ﺑﻨﯿﺎت ﺑﻨﺮێﻨەوە ﻛەﭼﯽ ﻛﺎرەﻛﺎﻧﯽ ﺋــەو ﭘڕۆژاﻧە ﺑە ﺳﺴﺘﯽ ﺑەڕێﻮە دەﭼﻦ و ﻟە ﺳەدان ﻗﻮﺗﺎﺑﺨﺎﻧەش ﻛﺎرﻛﺮدن وەﺳﺘﺎوە. زاﻧﯿﺎرﯾﯿەﻛﺎﻧــﯽ ﺳــەرﭼﺎوەﻛەی ﭘەرﻟەﻣﺎﻧﯽ ﻋێﺮاق ﻛﯚﻣەڵێﻚ ژﻣﺎرەی ﺗێﺪاﯾە ﻛــە ﺋﺎﻣﺎژەﯾەﻛــﯽ ﮔﺮﻧﮕﻦ ﺑەوەی ﻟــە ﻛەرﺗﯽ ﭘــەروەردەش ﮔەﻧﺪەڵﯿﯿەﻛــﯽ زۆر دەﻛــﺮێ ،ﻟە
ﻣــﺎوەی دوو ﺳــﺎڵﯽ راﺑــﺮدوودا ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ ﻋێﺮاق ﺑڕﯾــﺎری دا ﺑە دووﺑﺎرە ﺑﻨﯿﺎﺗﻨﺎﻧەوەی ھەزار و 175 ﻗﻮﺗﺎﺑﺨﺎﻧە ﻟە ﺳەرﺟەم ﭘﺎرێﺰﮔﺎﻛﺎﻧﯽ ﺑﺎﺷــﻮور و ﻧﺎوەڕاﺳﺘﯽ ﻋێﺮاق ﻛە ﻟە
ھــەر ﻛﺎر ﻧەﻛــﺮاوە و ﻛﺎرﻛﺮدﻧﯿﺶ ﺗێﯿﺪا وەﺳﺘﺎوە. وەك ﻟە زاﻧﯿﺎرﯾﯿەﻛﺎﻧﺪا ھﺎﺗﻮوە ،زﯾﺎﺗﺮ ﻟــە 500ﺗﺎ 600ﻣﻠﯿــﯚن دۆﻻری ﺋەﻣەرﯾﻜﺎﯾﯽ ﮔەﻧﺪەڵﯽ ﻟەو ﺑﻮدﺟەﯾە
ﻧەﺳﺮﯾﻦ ﺋەﻧﻮەر: ﭘﺮۆﺳەی ﭘەروەردە و ﻓێﺮﻛﺮدن ﻟە ﻋێﺮاق ﭘﺎﺷەﻛﺸێﯿەﻛﯽ زۆری ﻛﺮدووە ﻗﻮڕ دروﺳﺖ ﻛﺮاون ،ﺑﻮدﺟەی ﺋەو ﻗﻮﺗﺎﺑﺨﺎﻧﺎﻧە زﯾﺎﺗﺮ ﻟە 4ﻣﻠﯿﺎر دۆﻻری ﺋەﻣەرﯾﻜﺎﯾﯽ ﺑــﻮوە ،ﻟە ﻣﺎوەی دوو ﺳﺎڵﺪا ﺗەﻧﯿﺎ ﺑە رێﮋەی 20%ﻛﺎر ﻟەو ﭘڕۆژاﻧە ﻛﺮاوە ،ﻟە ﺑەﺷێﻜﯽ زۆرﯾﺶ
ﻛﺮاوە ﻛە ﺑﯚ دروﺳﺘﻜﺮدﻧﯽ ﺋەو ھەزار و 175ﻗﻮﺗﺎﺑﺨﺎﻧەﯾــە داﻧﺮاوە و زﯾﺎﺗﺮ ﻟــە 22ﻛﯚﻣﭙﺎﻧﯿــﺎش ﻟەواﻧەی ﺋەو ﭘڕۆژاﻧەﯾﺎن وەرﮔﺮﺗﺒﻮو ﻟە ﻋێﺮاق راﯾﺎن ﻛﺮدووە و ﺋەو ﭘﺎرەی وەرﯾﺎن ﮔﺮﺗﻮوە
ﺑﺮدووﯾﺎﻧە و ھێﺸﺘﺎ ﺑﯚ ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ ﻋێﺮاﻗﯿﺎن ﻧەﮔەڕاﻧﺪووەﺗەوە. ﻧەﺳــﺮﯾﻦ ﺋەﻧــﻮەر ﭘەرﻟەﻣﺎﻧﺘــﺎری ﻋێﺮاق ﻟە ﻓﺮاﻛﺴﯿﯚﻧﯽ ھﺎوﭘەﯾﻤﺎﻧﯿﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎن و ﺋەﻧــﺪام ﻟە ﻟﯿﮋﻧەی ﭘــەروەردە و ﺧﻮێﻨﺪﻧــﯽ ﺑــﺎ ﻟە ﻟێﺪواﻧێﻜﺪا ﺑە ”وﺷــە“ی راﮔەﯾﺎﻧﺪ، ﭘﺮۆﺳــەی ﭘــەروەردە و ﻓێﺮﻛﺮدن ﻟە ﻋێﺮاق ﭘﺎﺷەﻛﺸــێﯿەﻛﯽ زۆری ﻛــﺮدووە ،ﺋــەو ﭘﺎﺷەﻛﺸــێﯿەش دەﮔەڕێﺘەوە ﺑﯚ ﮔەﻧﺪەڵﯽ و ﻧەﺑﻮوﻧﯽ ﺋﺎﺳــﺎﯾﺶ و ﻣﻠﻤﻼﻧێﯽ ﺳﯿﺎﺳــﯽ و ﺗﺎﯾﻔــﯽ ﻛە ﺑە ھﯿﭻ ﺷــێﻮەﯾەك ﻛﯚﻧﺘﺮۆڵ ﻧﺎﻛﺮێ ،ﺋێﺴــﺘﺎ ﻗﻮﺗﺎﺑﯿﺎﻧﯽ ﻋێــﺮاق ﻟــە 22ھــەزار ﻗﻮاﺑﺨﺎﻧە دەﺧﻮێﻨﻦ ﻟەﻧﺎو 15ھەزار ﺑﺎڵەﺧﺎﻧە، ﺋێﺴﺘﺎ ﻋێﺮاق ﭘێﻮﯾﺴﺘﯽ ﺑە ﺣەوت ھــەزار ﻗﻮﺗﺎﺑﺨﺎﻧــەی ﺗــﺮ ھەﯾە، ﺳــەرەڕای ﺋەوەی ﺑەﺷێﻜﯽ زۆری ﻗﻮﺗﺎﺑﺨﺎﻧەﻛﺎن ھێﺸﺘﺎ ﻗﻮڕن و دوورن
روﺷﺪی ﺳەﻋﯿﺪ ﻣﺎﯾەﭘﻮوچ ﺑﻮو ھەوﻟێﺮ /وﺷە
روﺷﺪی ﺳەﻋﯿﺪ ﺧﺎوەﻧﯽ ﮔﺮووﭘﯽ ﻛﯚﻣﭙﺎﻧﯿﺎﻛﺎﻧﯽ ﻋﺎدل ﻣﻮﺗەﺣﯿﺪە ﺗﻮوﺷﯽ ﻣﺎﯾەﭘﻮوﭼﯽ ﺑﻮوە و ﻟە ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎﻧﯿﺶ دەﺳﺖ ﺑەﺳەر ھەﻣﻮو ﻣﻮڵﻚ و ﻣﺎڵﯿﺪا ﮔﯿﺮاوە. ﺑەﺷێﻚ ﻟەو ﻣﺎﯾەﭘﻮوﭼﯿﯿەی روﺷﺪی ﺳــەﻋﯿﺪ ﺑﯚ ھەرەﺳــﮫێﻨﺎﻧﯽ ﭘڕۆژە ﮔەﺷــﺘﯿﺎرﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻟە وﺗﯽ ﻣﯿﺴﺮ دەﮔەڕێﺘــەوە .روﺷــﺪی ﺳــەﻋﯿﺪ ﻗﻮرﺳــﺎﯾﯿﯽ ﺗەواوی ﺧﯚی ﻟە ﻛﺎری ﺑﺎزرﮔﺎﻧﯿﺪا ،ﺧﺴﺘﺒﻮوە وﺗﯽ ﻣﯿﺴﺮ، ﺋەو ﻟــەوێ ﺧﺎوەﻧﯽ ﭼەﻧﺪ ﭘڕۆژەی ﮔەﺷــﺘﯿﺎری ﺑــﻮو ،ﺑــەم دوای ﺳــەرھەڵﺪاﻧﯽ ﺷــﯚڕش ﻟە ﻣﯿﺴﺮ و ﺑەدەﺳــﺘەوەﮔﺮﺗﻨﯽ دەﺳــەت
ﻟە ﻻﯾەن ﺋﯿﺨﻮان ﻣﻮﺳــﻠﯿﻤﯿﻨەوە، ﻛەرﺗﯽ ﮔەﺷــﺘﻮﮔﻮزار ﻟــەو وﺗە ﺑــە ﺗەواوﯾــﯽ وەﺳــﺘﺎ و ﺋەﻣەش زﯾﺎﻧێﻜــﯽ ﺋﺎﺑﻮورﯾﯽ زۆری ﺑە ﻧﺎوﺑﺮاو ﮔەﯾﺎﻧﺪووە .ﺋەو زاﻧﯿﺎرﯾﯿﺎﻧە ﻟە ﻻﯾەن ﺳەرﭼﺎوەﯾەﻛﯽ ﻧﺰﯾﻜﯽ ﻟە روﺷﺪی ﺳــەﻋﯿﺪەوە ﺑﯚ رۆژﻧﺎﻣەی ”وﺷــە“ ﺋﺎﺷــﻜﺮا ﻛﺮاوە ،ﺑەم ﺋﺎﻣﺎدە ﻧەﺑﻮو ﺋﺎﻣﺎژە ﺑە ﻧﺎوی ﺑﻜﺮێ .ﻟە ھەڵﺒﮋاردﻧﯽ ﺳــﺎڵﯽ راﺑﺮدووی ﻣﯿﺴﺮدا روﺷﺪی
ﺳــەﻋﯿﺪ و ﭼەﻧــﺪ ﺑﺎزرﮔﺎﻧێﻜﯽ ﺗﺮ ﯾﺎرﻣەﺗﯿﯽ ﻣﺎدﯾﯽ ﻣﺤەﻣەد ﺑەرادەﻋﯽ ﻛﺎﻧﺪﯾﺪی ﺳەرۆﻛﺎﯾەﺗﯿﯽ ﻛﯚﻣﺎری ﺋەو
وﺗەﯾــﺎن دا ،ﺑەم ﺋەوﯾﺶ دەﻧﮕﯽ ﯾەﻛەﻣﯽ ﻧەھێﻨﺎوە .دەرەﻧﺠﺎﻣەﻛەش ﺑﯚ روﺷــﺪی ﺳــەﻋﯿﺪ ﺋەوە ﺑﻮو ﻛە
ﻟە ﺳﯿﺴﺘەﻣﯽ ﭘەروەردەی ﺟﯿﮫﺎﻧﯽ، دوو دەواﻣﯽ و ﺳێ دەواﻣﯽ ھێﺸﺘﺎ ﻟە زۆرێــﻚ ﻟە ﻗﻮﺗﺎﺑﺨﺎﻧەﻛﺎن ﻣﺎوە و ﻟە ﺑەﺷێﻚ ﻟە ﻗﻮﺗﺎﺑﺨﺎﻧەﻛﺎن ﻟە ھەر ﭘﯚﻟێﻚ 70ﻗﻮﺗﺎﺑــﯽ ھەﯾە ،ﺋەﻣە ﻟە ﻛﺎﺗێﻜﺪا ﺑە ﭘێﯽ ﺳﺘﺎﻧﺪاردی ﺟﯿﮫﺎﻧﯽ ﻧﺎﺑێ ﻟە ﭘﯚﻟێﻜﺪا ﻟە 25ﻗﻮﺗﺎﺑﯽ زﯾﺎﺗﺮ ھەﺑێ. ﺋەو ﭘەرﻟەﻣﺎﻧﺘﺎرەی ﻋێﺮاق ﺋەوەﺷﯽ ﺧﺴــﺘە روو ،ﮔەﻧﺪەڵﯽ ﻟە ﻛەرﺗﯽ ﭘەروەردە و ﺧﻮێﻨﺪن ﺑە ﺗﺎﯾﺒەﺗﯿﺶ ﻟە ﭘﺮۆﺳەی دروﺳﺘﻜﺮدﻧﯽ ﺋەو ھەزار و 175ﻗﻮﺗﺎﺑﺨﺎﻧەﯾــە وای ﻛﺮدووە ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ ﻋێﺮاق ﭼﺎوﭘﯚﺷــﯽ ﻟەو ﻛﯚﻣﭙﺎﻧﯿﺎﯾﺎﻧــە ﺑﻜﺎت ﻛە ﻛﺎرەﻛﺎﻧﯿﺎن ﺑە ﻧﯿﻮەﭼڵــﯽ ﺟێﮫێﺸــﺘﻮوە ،ﺋەو ﻛﯚﻣﭙﺎﻧﯿﺎﯾﺎﻧەش ﺳــەر ﺑە وەزارەﺗﯽ ﺋﺎوەداﻧﻜﺮدﻧــەوە و ﭘﯿﺸەﺳــﺎزی و ﭘــەوەردەن ،ﺑﯚﯾە ﺋێﺴــﺘە ﻟﯿﮋﻧە ﭘێﻜﮫﺎﺗﻮوەﻛــەی ﭘەرﻟەﻣﺎﻧﯽ ﻋێﺮاق ﺳەرﻗﺎڵﯽ ﺋﺎﻣﺎدەﻛﺮدﻧﯽ دوا راﭘﯚرﺗﯽ ﺧﯚﯾەﺗــﯽ ﻟەﺑــﺎرەی وردەﻛﺎرﯾــﯽ ﮔەﻧﺪەڵﯿﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻛەرﺗﯽ ﭘەروەردە ﻟە ﻋێﺮاق ،ﺑە ﺗﺎﯾﺒەﺗﯿﺶ دروﺳﺘﻜﺮدﻧﯽ ﺋەو ژﻣﺎرەی ﻗﻮﺗﺎﺑﺨﺎﻧﺎﻧە.
ﺋەو ﭘﺎرەﯾەی ﻟە ﻣﺤەﻣەد ﺑەرادەﻋﯽ ﺧــەرج ﻛﺮدﺑﻮو ،ھﯿﭽﯽ دەﺳــﺖ ﻧەﻛەوت و ﺗﻮوﺷــﯽ ﺷﻜﺴــﺘێﻜﯽ ﺋﺎﺑﻮورﯾﯽ ﮔەورە ھﺎت .ﺳەرﭼﺎوەﻛەی رۆژﻧﺎﻣەی ”وﺷــە“ ﺋﺎﻣﺎژەی ﺑە ﺑڕی زﯾﺎﻧە ﻣﺎدﯾﯿەﻛە ﻧەدا. ﻟە ﻛﻮردﺳﺘﺎﻧﯿﺶ ھەﻣﻮو ﭘڕۆژەﻛﺎﻧﯽ ﻋﺎدل ﻣﻮﺗەﺣﯿﺪە ﺑە ھﯚی ﻛﻮاﻟێﺘﯿﯽ ﺧــﺮاپ و ﻗەرزدارﯾﯿــەوە ،ﺋێﺴــﺘﺎ راﮔﯿــﺮاون و دادﮔــەش دەﺳــﺘﯽ ﺑەﺳــەر ھەﻣــﻮو ﻣﻮڵــﻚ و ﻣﺎڵــﯽ روﺷﺪی ﺳەﻋﯿﺪدا ﮔﺮﺗﻮوە .ﭘڕۆژەی ﻧﯿﺸﺘەﺟێﺒﻮوﻧﯽ دەﺷﺘﯽ ﺑەھەﺷﺖ، ﯾەﻛێﻚ ﻟــە ﭘڕۆژەﻛﺎﻧﯽ روﺷــﺪی ﺳەﻋﯿﺪە.
ﻛﻮﻟﺘﻮور
ژﻣﺎرە ) ، (11ﭼﻮارﺷەﻣﻤە21/8/2013 ، ھەﻓﺘەﻧﺎﻣەﯾەﻛﯽ ﺳﯿﺎﺳﯿﯽ ﮔﺸﺘﯿﯿە
راﭘﯚرﺗەﻛەی ﻛﯚﻣﺴﯿﯚﻧﯽ راﮔەﯾﺎﻧﺪﻧﯽ ﻛﯚﻧﮕﺮەی ﻧەﺗەوەﯾﯽ ،ھەوڵێﻚ ﺑﯚ ﺧﻨﻜﺎﻧﺪﻧﯽ ﻣﯿﺪﯾﺎی ﺋﺎزاد
راﻣﯿﻦ ﺟەھﺎﻧﺒەﮔﻠﻮو
15
ﺋﺎﮔﻮرا
ﻟێﺒﻮردەﯾﯽ و ﺗﻮﻧﺪوﺗﯿﮋی
ھەوﻟێﺮ /وﺷە -ھﯿﺪاﯾەت ﺟﺎن ﭘﺎش ﺋەوەی ﻛﯚﻣﯿﺘەی ﺋﺎﻣﺎدەﻛﺎرﯾﯽ ﻛﯚﻧﮕﺮەی ﻧەﺗەوەﯾﯿﯽ ﻛﻮرد، ﻛﯚﻣﺴﯿﯚﻧﯽ راﮔەﯾﺎﻧﺪﻧﯽ ﻟە ﺋەﻧﺪاﻣﯽ ﺣﺰﺑەﻛﺎﻧﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﭘێﻚ ھێﻨﺎ و رای ﺳﭙﺎردن ﺑﯚ ﻧﻮوﺳﯿﻨەوەی راﭘﯚرﺗێﻚ ﻟەﺳەر ﺋەرك و ﻣﺎﻓەﻛﺎﻧﯽ ﻣﯿﺪﯾﺎ و ﻣﯿﺪﯾﺎﻛﺎراﻧﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ،ﻟە ﺋەﻧﺠﺎﻣﺪا راﭘﯚرﺗێﻚ ﻟە ﻻﯾەن ﺋەو ﻛﯚﻣﺴﯿﯚﻧەوە ﻟە رێﻜەوﺗﯽ ٢٠١٣/٨/١٤رەواﻧەی ﻛﯚﻣﯿﺘەی ﺋﺎﻣﺎدەﻛﺎرﯾﯽ ﯾەﻛەﻣﯿﻦ ﻛﯚﻧﮕﺮەی ﻧەﺗەوەﯾﯿﯽ ﻛﻮرد ﻛﺮاﯾەوە. ﺋــەم راﭘﯚرﺗــە ﻛە ﻟــە ﺣەوت ﻻﭘــەڕەدا ﺑــە ﺳــێ ﺑڕﮔــە و ﭘێﺸــەﻛﯿﯿەﻛﯽ ﻧﺰﯾــﻚ ﺑە ٢٠٠ وﺷــەﯾﯽ ﺋﺎﻣﺎدە ﻛــﺮاوە ،ﺗﯿﺎﯾﺪا ﻛﯚﻣەڵێﻚ ﺋەرك و ﯾﺎﺳﺎ ﺑﯚ ﻣﯿﺪﯾﺎ و ﻣﯿﺪﯾﺎﻛﺎراﻧــﯽ ﻛــﻮرد داﻧﺮاوە و ﻛﯚﻣﯿﺘــەی ﺋﺎﻣﺎدەﻛﺎرﯾﯿــﺎن راﺳــﭙﺎردووە ﺑﯚ ﺟێﺒەﺟێﻜﺮدن و ﭼەﺳــﭙﺎﻧﺪﻧﯽ ﻟــە ﻛﯚﻧﮕﺮەی ﻧەﺗەوەﯾﯿﺪا. ﺳــەرەڕای ﺋەوەی ﻟە ﺳەرەﺗﺎی راﭘﯚرﺗەﻛــەدا ھﺎﺗــﻮوە "دوای زﻧﺠﯿﺮەﯾــەك ﻛﯚﺑﻮوﻧــەوە و ﭘــﺎش راوێــﮋ و را ﮔﯚڕﯾﻨــەوە ﻟەﮔــەڵ ﻣﯿﺪﯾﺎﻛﺎر و رۆﺷــﻨﺒﯿﺮ و ﺷــﺎرەزاﯾﺎﻧﯽ ﺋــەم ﺑــﻮارە و ﭘﻮﺧﺘﻜﺮدﻧﯽ ﺗەواوی ﭘێﺸــﻨﯿﺎز و ﺑﯿﺮۆﻛــە و راوﺑﯚﭼﻮوﻧــەﻛﺎن، ﮔەﯾﺸــﺘﯿﻨە ﺋەم ﮔەڵەﻧﺎﻣەﯾەی ﺑەﭘێﭽەواﻧــەوە ﺧــﻮارەوە"، دەﺑﯿﻨﯿــﻦ ﺳــەرﺟەﻣﯽ ﺋــەم راﭘﯚرﺗــە ﻟــە ﭼﻮارﭼێﻮەﯾەﻛﯽ ﺣﺰﺑــﯽ و ﺑــە ﻟﯚژﯾﻜێﻜﯽ ﺣﺰﺑﯽ داڕێﮋراوە و ھﯿﭻ ھەﻧﺎﺳــەﯾەﻛﯽ ﺑــﯚ ﻣﯿﺪﯾﺎی ﺋﺎزاد و ﺳــەرﺑەﺧﯚ ﻧەھێﺸﺘﻮوەﺗەوە و دەﺷێ ﺑڵێﯿﻦ ﺋەم راﭘﯚرﺗە ﺷــەرﻋﯿﯿەﺗﺪاﻧە ﺑﯚ ﺑەﺣﺰﺑﯿﻜﺮدﻧــﯽ ﻣﯿﺪﯾﺎی ﻛﻮردی ﺑەﺟﯚرێﻚ ﻛە ﻟە ﻛﯚی ٢٥ﺧﺎڵﯽ ھەر ﺳــێ ﺑڕﮔەﻛە ﺳــەرﺑﺎری ﻛﯚﻣەڵێﻚ ﭘﺎرادۆﻛﺲ ،ﺗەﻧﺎﻧەت ﺑە ﯾەك وﺷــەش ﺋﺎﻣﺎژە ﺑە ﻣﯿﺪﯾﺎی دەرەوەی رێﻜﺨﺮاوەﯾﯽ و ﺣﺰﺑﯽ ﻧەﻛﺮاوە. ﻟە ﺑڕﮔەی ﭘێﺸــﻨﯿﺎزەﻛﺎﻧﯽ ﺋەم راﭘﯚرﺗــەدا ﻟە ﺧﺎڵﯽ ﺳــێﯿەﻣﺪا ھﺎﺗﻮوە ﻛە "ﻛﯚﻧﮕﺮەی ﻧەﺗەوەﯾﯽ ﭘﺸــﺘﮕﯿﺮی ﻟــە ھەوڵێﻜــﯽ ﺳــەﻧﺪﯾﻜﺎی رۆژﻧﺎﻣەﻧﻮوﺳــﺎﻧﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎن ﺑﻜﺎت ﻛــە ﭼەﻧﺪ ﺳــﺎڵێﻜە ﻛﺎری ﺑــﯚ دەﻛﺮێــﺖ ﺑــە ﻣەﺑەﺳــﺘﯽ ﭘێﻜﮫێﻨﺎﻧــﯽ ﻓﯿﺪراﺳــﯿﯚﻧﯽ رۆژﻧﺎﻣەﻧﻮوﺳﺎﻧﯽ
ھەرﭼــﻮار ﭘﺎرﭼــە" .ﺋــەوەی ھەوڵێﻚ ﺑﺪرێﺖ ﺑﯚ ﻛﯚﻛﺮدﻧەوەی رۆژﻧﺎﻣەﻧﻮوﺳــﺎﻧﯽ ﻛــﻮرد ﻟــە ﺳــەﻧﺪﯾﻜﺎﯾەﻛﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎﻧﯿﺪا، ھەوڵێﻜﯽ دوورﺑﯿﻨﺎﻧە و ﺗﺎ ﺋﺎﺳﺘێﻚ ﺋەرێﻨﯿﯿــە ﺑەم ﻟێــﺮەدا ﭼەﻧﺪ ﭘﺮﺳــﯿﺎرێﻚ دروﺳﺖ دەﺑێﺖ ﻛە ﺋﺎﯾﺎ ﺳەﻧﺪﯾﻜﺎی رۆژﻧﺎﻣەﻧﻮوﺳﺎﻧﯽ "ﺑﺎﺷﻮور"ی ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﺗﻮاﻧﯿﻮێﺘﯽ ﻛﺎرﻧﺎﻣەﯾەﻛﯽ ﺟﻮان ﭘێﺸــﻜێﺶ ﺑﻜﺎت ﻟە ﺋەزﻣﻮوﻧﯽ ١٥ﺳــﺎڵەی ﺧﯚﯾﺪا؟ ﺋﺎﺧــﯚ ﺋەو ﻣﯿﻜﺎﻧﯿﺰﻣەی ﺳــەﻧﺪﯾﻜﺎی رۆژﻧﺎﻣەﻧﻮوﺳــﺎن ﻛﺎری ﭘێ ﻛﺮدووە ،ﻣﯿﻜﺎﻧﯿﺰﻣێﻜﯽ ﺗەﻧﺪروﺳﺖ و ﭘﯿﺸەﯾﯽ ﺑﻮوە؟ ﺋﺎﯾﺎ ﺋەم ﺳەﻧﺪﯾﻜﺎﯾە ﺗﻮاﻧﺎی ﭘﺎراﺳﺘﻦ و ﺋﺎﺳﺎﯾﺸــﯽ ژﯾﺎﻧﯽ ﻣﯿﺪﯾﺎﻛﺎراﻧﯽ ﺑــﻮوە؟ ﺋﺎﯾــﺎ ﺳــەﻧﺪﯾﻜﺎی رۆژﻧﺎﻣەﻧﻮوﺳــﺎن ﺗﻮاﻧﯿﻮﯾەﺗــﯽ ﺑێﻼﯾەﻧﯿﯽ ﺧﯚی ﺑﯚ ﻣﯿﺪﯾﺎﻛﺎراﻧﯽ ﺑﺎﺷﻮور ﺑﺴــەﻟﻤێﻨێﺖ؟ ﺋﺎﯾﺎ ﺋەم ﺳەﻧﺪﯾﻜﺎﯾە ﺗﻮاﻧﺎ و ھێﺰی ﺋەوەی ھەﯾە ﻛە ھەم ﻟە رووی ﺋﺎﻛﺎدﯾﻤﯽ و ھەم ﻟە رووی ﭘﯿﺸــەﯾﯿﯿەوە ﺑﺒێﺖ ﺑە ﻣەرﺟەﻋێﻚ ﺑﯚ ﺳەرﺟەم ﭘﺎرﭼەﻛﺎﻧﯽ ﺗﺮی ﻛﻮردﺳﺘﺎن؟.... ﺋەﮔــەر ﺋﺎوڕێــﻚ ﻟــە رەوﺗــﯽ رۆژﻧﺎﻣەﮔەرﯾــﯽ ﺑﺎﺷــﻮوری ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﺑﺪەﯾﻨەوە و ﺋﺎﻣﺎژە ﺑە ﻣﯿﺪﯾﺎ ﺳــەرﺑەﺧﯚﻛﺎﻧﯽ ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎن ﺑﺪەﯾــﻦ وەﻣــﯽ ﻛﯚﻣەڵێــﻚ ﻟەم ﭘﺮﺳــﯿﺎراﻧەﻣﺎن دەﺳﺖ دەﻛەوێﺖ. رۆژﻧﺎﻣەی ھﺎوﺗﯽ وەك ﯾەﻛەم رۆژﻧﺎﻣەی ﺳەرﺑەﺧﯚ ﻟە ٢٠٠/١١/٥ ﺗەﻧﯿﺎ دوو ﺳﺎڵ و ﺣەوت ﻣﺎﻧﮓ ﭘــﺎش داﻣەزراﻧﯽ ﺳــەﻧﺪﯾﻜﺎی رۆژﻧﺎﻣەﻧﻮوﺳﺎن داﻣەزرا و ﭘﺎﺷﺎن ﻟە ﺗﺸﺮﯾﻨﯽ دووەﻣﯽ ﺳﺎڵﯽ ٢٠٠٢ ﮔﯚﭬــﺎری ﻟﭭﯿﻦ و ﻟــە رێﻜەوﺗﯽ ٢٠٠٦/١/١ﯾەﻛــەم ژﻣــﺎرەی رۆژﻧﺎﻣــەی ﺋﺎوێﻨــە ﻟە ﺷــﺎری ﺳﻠێﻤﺎﻧﯽ دەرﭼﻮون ﻛە دەﻛﺮێ
ﺑڵێﯿﻦ دەﺳﺘﭙێﻜێﻚ ﺑﻮوە ﺑﯚ ﻛﺎری رۆژﻧﺎﻣەﮔەرﯾﯽ ﺋﺎزاد و ﺳەرﺑەﺧﯚ ﻟە ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎﻧﺪا ﻛە ﺑەﺑێ ﺋﺎﯾﺪﯾﯚﻟﯚژﯾﺎ ﺗەﻧﯿﺎ ﺋەرﻛﯽ ﮔەﯾﺎﻧﺪن و رووﻣﺎڵﻜﺮدﻧــﯽ ﺑﺎﺑەﺗەﻛﺎﻧﯿــﺎن ﮔﺮﺗــە ﺋەﺳــﺘﯚ .ﺳــەرﺟەﻣﯽ ﺋــەم ﻣﯿﺪﯾﺎﯾﺎﻧــە ھەرﯾەﻛەو ﺑە ﺷــێﻮەﯾەك ﺑەردەوام ﺳەﻧﺪﯾﻜﺎی رۆژﻧﺎﻣەﻧﻮوﺳــﺎﻧﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎﻧﯿﺎن ﺑە ﺳــەﻧﺪﯾﻜﺎﯾەﻛﯽ ﻧﺎﺳەرﺑەﺧﯚ و ﺣﺰﺑــﯽ ﺗﯚﻣەﺗﺒﺎر ﻛــﺮدووە و ﻟە زۆرﺑەی ﻛەﻧﺎڵــە ﻣﯿﺪﯾﺎﯾﯽ و رۆژﻧﺎﻣەﻛﺎﻧــﺪا رۆژاﻧــە ﺋەوەﻣﺎن ﺑەدی ﻛﺮدووە ﻛە ﺳــەﻧﺪﯾﻜﺎی رۆژﻧﺎﻣەﻧﻮوﺳــﺎن ﻧەﯾﺘﻮاﻧﯿﻮە ﻟە ﺋﺎﺳــﺖ دەﺳــﺘﺪرێﮋﯾﻜﺮدن و ﺑێڕێﺰﯾﻜﺮدن ﺑە رۆژﻧﺎﻣەﻧﻮوﺳﺎﻧﺪا ھەڵﻮێﺴﺘﯽ ﺟﺪی ھەﺑێﺖ ﺟﮕە ﻟــە دەرﻛﺮدﻧــﯽ ﺑەﯾﺎﻧﻨﺎﻣەﯾەك ﺋەوﯾﺶ ﻟەژێﺮ ﻓﺸﺎری ﺋەو ﻣﯿﺪﯾﺎ ﺳەرﺑەﺧﯚﯾﺎﻧەدا. ھەوڵێﻜﯽ ﺗﺮی ﺋەم ﻛﯚﻣﺴــﯿﯚﻧە وەك ﻟــە راﭘﯚرﺗەﻛەﯾﺎﻧﺪا ھﺎﺗﻮوە ﻛﯚﺗﻜﺮدﻧــﯽ ﻣﯿﺪﯾــﺎی ﻛﻮردﯾﯿە ﺑــە ﻛﯚﻣەڵێــﻚ دەﺳــﺘەواژەی وەك ﺑەرژەوەﻧﺪﯾــﯽ ﻧەﺗەوەﯾﯽ و ﺣەراﻣﯽ ﻧەﺗەوەﯾﯽ و ﺋﯿﻨﺘﯿﻤﺎی ﻧەﺗەوەﯾﯽ و ﺋﺎﺳﺎﯾﺸﯽ ﻧەﺗەوەﯾﯽ، ﻛە ﺗــﺎ رادەﯾەك ﺷﯚﭬێﻨﯿﺴــﺘﺎﻧە داڕێﮋراوەﺗەوە و ﻟە ﺑەﺷــێﻜﯿﺪا ﺑﺎس ﻟە ﺑەﺳﺘﻨﯽ ﻛﯚﻧﻔﺮاﻧﺴێﻜﯽ ﻣﯿﺪﯾﺎﯾﯽ ﻟە ﺋﺎﺳــﺘﯽ ﻧەﺗەوەﯾﯿﺪا دەﻛﺮێــﺖ و ﻟــە ﺧﺎڵــﯽ دوای ﺋەودا ﭘێﺸﻨﯿﺎزێﻜﯽ ﻟەم ﺷێﻮەﯾە ﺑــە ﻛﯚﻧﮕــﺮە دەﻛﺮێــﺖ "ﻟەو ﻛﯚﻧﻔﺮاﻧﺴــەدا ﺑەڵێﻨﻨﺎﻣەﯾەﻛــﯽ ﺋﯿﺘﯿﻜــﯽ ﻟەﺳــەر ﺑﻨەﻣــﺎی ﺑەرژەوەﻧﺪﯾﯽ ﻧەﺗەوەﯾﯽ داﺑڕژێﺖ ﻛــە ﺗێﻜــڕای ﻣﯿﺪﯾﺎﻛﺎراﻧــﯽ ﻛــﻮرد ﭘﺎﺑەﻧﺪی ﺑــﻦ" .ﺋەﻣەش ﺳــەﻟﻤێﻨەری ﺋەو ھەﺳــﺘە ﺗﺎ رادەﯾــەك دەﻣﺎرﮔﺮژاﻧەﯾــە ﻛە ﺋــەوەی ﻧﺎﺳﯿﯚﻧﺎﻟﯿﺴــﺖ ﻧەﺑــێ ھﯿــﭻ ﺟێﮕەﯾەﻛﯽ ﻟــە ﻣﯿﺪﯾﺎی ﻛﻮردﯾﺪا ﻧﺎﺑێﺘــەوە ،ﻟە ﻛﺎﺗێﻜﺪا ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﻛﯚﻟﻜەزێڕﯾﻨەﯾەﻛە ﻟە ﺋﺎﯾﺪﯾﺎ و ﺗێڕواﻧﯿﻦ و ﺟﯿﮫﺎﻧﺒﯿﻨﯿﯿە ﺟﯿــﺎوازەﻛﺎن و ﺑەﺑێ رێﺰﮔﺮﺗﻦ ﻟــەو ﺟﯿﺎوازﯾﯿﺎﻧە ﺑەم ﺷــێﻮەﯾە ﭘێﺸــﻨﯿﺎز دەﻛەن" ،ﭘێﻮﯾﺴــﺘە ﻣﯿﺪﯾﺎ ﺑە ورﯾﺎﯾﯽ و ﺑەرﭘﺮﺳﯿﺎری و ﭘەرۆﺷﯽ ﻧەﺗەوەﯾﯿﯿەوە ﻣﺎﻣەڵە
ﻟەﮔــەڵ ﺋــەو ﭘﺮﺳــﺎﻧە ﺑﻜﺎت ﻛــە دەﭼﻨە ﺧﺎﻧەی ﺋﺎﺳﺎﯾﺸــﯽ ﻧەﺗەوەﯾﯿﯿەوە". ﺋﺎﯾــﺎ ﭘێﻮەرێــﻚ ﺑــﯚ ﭘەرۆﺷــﯽ ﻧەﺗەوەﯾــﯽ ﯾــﺎن ﺳــﻨﻮورێﻜﯽ دﯾﺎرﯾﻜﺮاو ﺑﯚ ﺋﺎﺳﺎﯾﺸﯽ ﻧەﺗەوەﯾﯽ ﺑﻮوﻧــﯽ ھەﯾە؟ ھەر ﺋــەم ﺧﺎڵە ﻟــە زۆرﺑــەی ﺋــەو وﺗﺎﻧەی ﺣﻮﻛﻤڕاﻧﯿﯿەﻛﯽ دﯾﻜﺘﺎﺗﯚراﻧەﯾﺎن ھەﯾە ﺑﻮوەﺗە ھﯚی دروﺳﺘﺒﻮوﻧﯽ ﻛﺎرەﺳــﺎﺗﯽ ﮔــەورە و ﺑەﻧﺎوی ﺋﺎﺳﺎﯾﺸــﯽ ﻧەﺗەوەﯾــﯽ ﭼﯽ ﻟە
ﻟەﺳــەر ھــەر ھەڵەﯾەﻛﯿﺎن ﺑە ﺗﺎواﻧﯽ ﮔــەورە "ﺣــەرام" ژﻣﺎر دەﻛﺮێــﺖ و ﺟەوﻻﻧﮕەﯾــەك ﺑﯚ ﺗﺎﻛڕۆﯾﯽ و ﺳــەرەڕۆﯾﯿﯽ ﺣﺰب ﺧﯚش دەﻛﺎت ﻛە ﺋﺎراﺳﺘەﻛەی ﻟەواﻧەﯾە ﺑــەرەو دﯾﻜﺘﺎﺗﯚری ﻣﻞ دەﻧێﺖ. ﺳــەرﺟەم ٢٥ﺧﺎڵەﻛە ﺑﺮﯾﺘﯿﯿە ﻟە ﺋەﺳﭙﺎردﻧﯽ ﻛﯚﻣەڵێﻚ ﺋەرك ﺑە ﻣﯿﺪﯾﺎ ﻛە زۆرﺑەﯾﺎن ﻟە دەرەوەی ﻛﺎری ﻣﯿﺪﯾﺎﯾﯿــﻦ و زﯾﺎﺗــﺮ ھەوڵێﻜە ﺑﯚ ﺋەوەی ﻣﯿﺪﯾﺎﻛﺎر ﻟە
ﺳەرﺟەم 25ﺧﺎڵەﻛە ﺑﺮﯾﺘﯿﯿە ﻟە ﺋەﺳﭙﺎردﻧﯽ ﻛﯚﻣەڵێﻚ ﺋەرك ﺑە ﻣﯿﺪﯾﺎ ﻛە زۆرﺑەﯾﺎن ﻟە دەرەوەی ﻛﺎری ﻣﯿﺪﯾﺎﯾﯿﻦ و زﯾﺎﺗﺮ ھەوڵێﻜە ﺑﯚ ﺋەوەی ﻣﯿﺪﯾﺎﻛﺎر ﻟە ﻛﺎراﻛﺘەرێﻜﯽ ﺑێﻼﯾەﻧەوە ﺑﻜﺎت ﺑە ﻓەرﻣﺎﻧﺒەر و ﮔﻮێڕاﯾەڵێﻜﯽ ﺣﺰﺑﯽ ﺳەردەﻣﯽ ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ ﺑەﻋﺴﯽ ﻋێﺮاق و ﺳﻮورﯾﺎی ﺋێﺴﺘﺎ و ﺋێﺮان و ﺗﻮرﻛﯿﺎدا ﺷﺎﯾەﺗﯽ ﺋەوە ﺑﻮوﯾﻦ ﻛە ﻛﯚﻛﻮژی ﻛﻮرداﻧﯽ ﭘێ ﻛﺮاوە و ھﺎووﺗﯿﺎﻧﯿﺎن ﭘێ ﺳــەرﻛﻮت ﻛــﺮدووە و ﺑەم ﭘﺎﺳــﺎوە رق و ﺗﯚڵەﺳــەﻧﺪﻧەوە و ﺗەﺳــﻔﯿﯿەی ﺷەﺧﺴﯽ ﺑﺮەوی ﺳەﻧﺪووە. ﺳــەرﺟەﻣﯽ ﺋەو ﺧﺎﻧەی ﻟەم راﭘﯚرﺗــەدا ھﺎﺗﻮوە ﺗەﻓﺴــﯿﺮی ﺟﯿﺎﺟﯿﺎﯾــﺎن ﻟــێ دەﻛﺮێــﺖ و ﻣﺎﻧﺎﯾەﻛــﯽ ﯾەﻛﺪەﺳــﺘﯿﺎن ﻧﯿﯿە و دەﺷــێ ﺑە ﭼەﻧﺪ ﺷــێﻮازی دژﺑەﯾەك ﺗەﻋﺒﯿــﺮ ﺑﻜﺮێﺖ و ﻟە ھەﻣــﻮو ﺗەﻋﺒﯿﺮەﻛﺎﻧــﺪا ﻣﯿﺪﯾﺎ ﻟێــﯽ زەرەرﻣەﻧــﺪ دەﺑێــﺖ ،ﻟە ﯾەﻛێﻜﯽ ﺗﺮ ﻟە ﺧﺎڵەﻛﺎﻧﺪا ھﺎﺗﻮوە "ﭘێﻮﯾﺴــﺘە ﺑوﻛﺮدﻧەوەی ھەر ﺑﺎﺑەﺗێﻚ ﻛە ﮔﻮﻣﺎن ﺑﺨﺎﺗە ﺳــەر رەواﯾﯿــﯽ دۆزی ﻛــﻮرد و ﺑﺰاﭬە رزﮔﺎرﯾﺨﻮازەﻛەی و ﺑەدﮔﻮﻣﺎﻧﯽ ﻻی ﻧەوەی ﻧــﻮێ ﺑﭽێﻨێﺖ ،ﺑە ﺣەراﻣێﻜﯽ ﻧەﺗەوەﯾﯽ ﺑﺰاﻧﺮێﺖ". ﻣەﺗﺮﺳﯿﯽ ﺋەم ﺧﺎڵە ﻟەوەداﯾە ﻛە ﺑﺰاﭬﯽ رزﮔﺎرﯾﺨﻮازی "واﺗە ﺣﺰﺑە ﻛﻮردﯾﯿەﻛﺎن" ﺑە ﭘﯿﺮۆز دەﻛﺮێﻦ و رەﺧﻨەﮔﺮﺗــﻦ و ﭘــەردەﻻدان
ﻛﺎراﻛﺘەرێﻜــﯽ ﺑێﻼﯾەﻧەوە ﺑﻜﺎت ﺑــە ﻓەرﻣﺎﻧﺒــەر و ﮔﻮێڕاﯾەڵێﻜﯽ ﺣﺰﺑﯽ ﺑەﺑێ ﺋەوەی ھﯿﭻ ﻣﺎﻓێﻜﯽ ﺗﺮی ھەﺑێﺖ ﺟﮕە ﻟە ﭘﺎﺑەﻧﺪﺑﻮون ﺑــەو ﺑەﯾﺎﻧﻨﺎﻣەﯾە ﻛــە زﯾﺎﺗﺮ ﻟە رەﺷﻨﻮوﺳێﻜﯽ ﺷﯚﭬێﻨﯿﯿﺎﻧە ﻧﺰﯾﻜە و ﭘێﯽ واﯾە ﺋەرﻛﯽ ﺳــەرەﻛﯿﯽ ﻣﯿﺪﯾﺎی ﻛﻮردی ﺋەوەﯾە ﻛە ﻛﺎر ﺑﻜﺎت ﺑﯚ ﺋەوەی "ﺋﯿﻨﺘﯿﻤﺎی ﺗﺎﻛﯽ ﻛﻮرد ﺑﯚ ﻧەﺗــەوە ﻟە ھەر ﺟﯚرە ﺋﯿﻨﺘﯿﻤﺎﯾەﻛــﯽ دﯾﻜــە ﺑەھێﺰﺗﺮ ﺑێﺖ". ﻟە ﻛﯚﺗﺎﯾﯿﺪا ﺋەوەی دەﻣێﻨێﺘەوە ﺗەﻧﯿﺎ وﯾﺴــﺘێﻜە ﻟــە ﻛﯚﻧﮕﺮەی ﻧەﺗەوەﯾﯽ ﻛە ﭘێﺪاﭼﻮوﻧەوەﯾەك ﺑەﺳــەر ﺋەم راﭘﯚرﺗــەدا ﺑﻜﺮێﺖ و ﻛەﺳﺎﻧﯽ ﺷــﺎرەزا و ﯾﺎﺳﺎﻧﺎﺳﯽ ﺑﯚ ﺗەﯾﺎر ﺑــﻜﺎت و داواﻛﺎر ﺑێﺖ ﻟەﺳــەر ﺑﻨەﻣﺎﻛﺎﻧﯽ ﻣﺎﻓﯽ ﻣﺮۆڤ داڕﺷــﺘﻨەوەی ﺑــﯚ ﺑﻜﺮێــﺖ و ﻛﺎر ﺑــﯚ ﺋــەوە ﺑﻜﺮێــﺖ ﻣﯿﺪﯾﺎ ﺑــە ﺋﺎزادﯾﯿەﻛــﯽ ﻓﺮاواﻧﺘــﺮەوە ﺋﺎﻣــﺎدە ﺑێــﺖ و ﭘﺎﺑەﻧﺪی ھﯿﭻ ﺋﺎﯾﺪۆﻟﯚژﯾﺎﯾــەك ﻧەﺑێﺖ و ھەﻣﻮو ﺑﯿﺮ و را و ﺋﺎﯾﺪﯾــﺎﻛﺎن ﻟەﺧﯚﯾﺪا ﻛﯚ ﺑﻜﺎﺗەوە.
ﺣﺎﺷــﺎ ﻟەوە ﻧﺎﻛﺮێﺖ ﻛە ﻧەﻓﺮەت و ﺗﻮﻧﺪوﺗﯿﮋی دوو ﺗﺎﯾﺒەﺗﻤەﻧﺪﯾﯽ ﺳــەرەﻛﯿﯽ دەﺳەﺗﯽ ﺳﯿﺎﺳﯿﯽ ﺳەردەﻣﻦ ﻟە زۆرﺑەی وﺗﺎﻧﯽ رۆژھەﺗﯽ ﻧﺎوەڕاﺳﺘﺪا .زﯾﺎﺗﺮﯾﻦ رێﮋەی ﻟە ﺳێﺪارەدان و ﺋەﺷﻜەﻧﺠەی ﺑەرﻧﺎﻣە ﺑﯚداڕێﮋراو و دەﺳﺘﺪرێﮋﯾﻜﺮدﻧە ﺳەر زﯾﻨﺪاﻧﯿﺎن و ﻟە ﺳێﺪارەدان ﻟە ﺷﻮێﻨە ﮔﺸﺘﯿﯿەﻛﺎن و ﺳەرﻛﻮﺗﻜﺮدﻧﯽ ﺧﯚﭘێﺸﺎﻧﺪەراﻧﯽ ﻣەدەﻧــﯽ و دادﮔﺎﯾﯿﻜﺮدﻧە ﻧﻤﺎﯾﺸــﯿﯿەﻛﺎن و ﭘڕوﭘﺎﮔەﻧﺪەﻛﺮدن ﺑﯚ ﻧەﻓﺮەت و رق ﻟێﺒﻮوﻧەوە و ﺑە ﺗﺎواﻧﺒﺎرﻛﺮدﻧﯽ ﻧەﯾﺎراﻧﯽ ﺳﯿﺎﺳﯽ و ﺋﺎﯾﻨﯽ و ﺗﯚﻣەت ھەڵﺒەﺳﺘﻦ ﺑﯚ ﺋﯚﭘﯚزﺳﯿﯚن و ﻛﯚی ﺋەو ھەڵﺴﻮﻛەوﺗە ﻧﺎﺷﯿﺮﯾﻨﺎﻧەی ﻟە ﻻﯾەن رێﻜﺨﺮاوەﻛﺎﻧﯽ ﻣﺎﻓﯽ ﻣﺮۆڤ ﭘەﻧﺠەﯾﺎن ﻛەوﺗﻮوەﺗە ﺳەر ،ﺑﯚ ﺋێﻤە زۆر ﺋﺎﺷﻨﺎن. ﻗەﯾﺮاﻧﯽ ﺳــەرەﻛﯽ ﻟــە ﺑﺰاﭬﯽ ﻣێﮋووﯾﯿــﯽ ﺧەڵﻜﯽ رۆژھەﺗﯽ ﻧﺎوەڕاﺳــﺖ ﺑﯚ دەﺳﺘەﺑەرﯾﯽ ﺋﺎزادی و داھﺎﺗﻮوﯾەﻛﯽ ﺑﺎﺷﺘﺮ ﺑەﻧﺪە ﺑەو ﺧﺎڵەوە ﻛە ﭼﯚن رووﺑەڕووی داھﺎﺗــﻮو ﺑﺒﻨەوە ﺗﺎ ﺑﮕەن ﺑە وەرﭼەرﺧﺎﻧێﻜﯽ دﯾﻤﻮﻛﺮاﺗﯿﻚ ،ﻧﺎﺗﻮﻧﺪوﺗﯿﮋ و ﺧﯚ ﻟەو ﺗﺮس و ﺧﯚﻓەی ﺋەﻣڕۆ ﻟە وﺗﯽ ﺳﻮورﯾﺎدا دەﯾﺒﯿﻨﯿﻦ ،ﺑﭙﺎرێﺰن. ﻟە ﻻﯾەك ﺋەو ﻛەﺳــﺎﻧەی ﺋەﻧﺪاﻣﯽ ﺑﻨەﻣﺎڵەﻛەﯾﺎن ﻟە دەﺳــﺖ داوە و زﯾﺎﻧﯿﺎن ﺑەر ﻛەوﺗﻮوە و ﺋەو ﻛەﺳﺎﻧەش ﻛە ﺑەدوای دادﭘەروەرﯾﯿەوەن ،ﻧﺎﻛﺮێ ﺑە ﺋﺎﺳﺎﻧﯽ داواﯾﺎن ﻟێ ﺑﻜەﯾﺖ راﺑﺮدوو ﻟەﺑﯿﺮ ﺑﻜەن و ﺑێ وﻣﺪاﻧەوە ﭼﺎو ﻟەو ﻛﺎرەﺳﺎﺗﺎﻧە ﺑﻨﻮﻗێﻨﻦ .ﻟە ﻻﯾەﻛﯽ ﺗﺮﯾﺶ ،ﺗﯚڵەﺳەﻧﺪﻧەوە دۆﺧەﻛە ﺑەرەو ﻧﺎدادﭘەروەری رادەﻛێﺸێ و ﮔﯚڕاﻧە ﺑﺎﺷەﻛﺎن ﻻواز دەﻛﺎت ،ﻟەﺑەرﺋەوەی دەﺳەﺗﺪاران دەﺗﺮﺳﻦ ﻛە ﺧﯚﺷﯿﺎن ﺑﻜەوﻧە ﺑەر ﻻﻓﺎوی ﺗﻮﻧﺪوﺗﯿﮋﯾﯿەﻛﺎﻧەوە. ﺑەﭘێــﯽ واﻧەﻛﺎﻧﯽ ﻣێﮋوو ،ﺋەواﻧەی ﻣێﮋوو ﺑە ﺑﺎی ﻓەراﻣﯚﺷــﯿﺪا دەدەن ،ھەر ﺋەو ھەﻧە ﺳــەرﻟەﻧﻮێ دووﺑﺎرە دەﻛەﻧەوە .ﺋەو ﮔﯚڕاﻧﺎﻧەی ﺋێﺴــﺘﺎ ﺑﯚ وﺗێﻜﯽ وەك ﺋێﺮان ﭘێﻮﯾﺴﺘﻦ ﮔﯚڕﯾﻨﯽ رژێﻢ ﻧﯿﯿە ﺑەو ﻣﺎﻧﺎﯾەی ﻛە ﻛﯚﻣەڵێﻚ ﺳەرەڕۆ ﻻﺑﺪرێﻦ و ﻛﯚﻣەڵێﻜﯽ ﺗﺮی ﻟەو ﭼەﺷﻨە ﺟێﮕەی ﺑﮕﺮﻧەوە. ﻗﻮوڵﺘﺮﯾﻦ ﺷﯚڕﺷەﻛﺎن ﺋەو ﺷﯚڕﺷﺎﻧەن ﻛە ﻟە ﺑﻨﭽەﻧەوە ﺳەر ھەڵﺪەدەن ،ﺷﯚڕﺷێﻚ ﻛــە دڵ و ﻓﯿﻜﺮی ﺧەڵﻚ ﺑــەرەو ﮔﯚڕان ﺑﺒﺎت .ﺗەﻧﺎﻧــەك ﻛﺎﺗێﻚ ﻛە ﺧەﺑﺎت ﺑﯚ دادﭘەروەری و ﺋﺎزادی ﻟە ﺋەﻧﺠﺎﻣﺪا ﺧەڵﻚ ﺑﯚ ﺳــەر ﺷەﻗﺎم رادەﻛێﺸێ ،ﺗەﻧﺎﻧەت ﺋەﮔــەر ﺑەرەو ھەڵﺒﮋاردﻧﯽ ﺋــﺎزاد و دادﭘەروەراﻧە و رێﺰﮔﺮﺗﻦ ﻟە ﻣﺎﻓەﻛﺎﻧﯽ ﻣﺮۆڤ ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ ﯾﺎﺳــﺎﻣەﻧﺪ دەﺑﺎت ،ﻓــەزای زاﻧﻜﯚﻛﺎن ،ﻣﺰﮔەوﺗــەﻛﺎن و رێﻜﺨﺮاوە ﺧﯚﺑەﺧﺶ و ﮔﺮووﭘەﻛﺎﻧﯽ ژﻧﺎن و ﻗﻮﺗﺎﺑﯿﺎن ،ﺳــەﻧﺪﯾﻜﺎ ﻛﺮێﻜﺎرﯾﯿەﻛﺎن و ھەﻣﻮو ﺋەو ﺗﻮﺧﻤﺎﻧەی ﻛە ﺧەڵﻚ ﻟە ژﯾﺎﻧﯽ رۆژاﻧەﯾﺎﻧﺪا ﺑە ﯾەﻛﺘﺮ دەﺑەﺳــﺘێﺘەوە ،دەﺳﺖ ﭘێ دەﻛﺎت. ﮔﯚڕاﻧﯽ ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ﻛە ﻛﯚﻣەڵﮕە دەﻛﺎت ﺑە ﻛﯚﻣەڵﮕەﯾەﻛﯽ ﻣﺮۆﯾﯽ و ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮوﯾﯿﯽ ﻧﯿﺸــﺘﻤﺎﻧﯽ دروﺳــﺖ دەﻛﺎت ،دەﺑێ ﺧێﺮاﺗﺮ ﺑێﺖ ﻟە ﮔﺮﻧﮕﯿﺪاﻧﯽ ﭘﺎواﻧﺨﻮازاﻧە ﺑﯚ ﭘێﻮەﻧﺪﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ھێﺰ و دەﺳــەت .ﺋەﮔەر ﻧەﺗﻮاﻧﯿﻦ رووﺑەڕووی راﺑﺮدوو ﺑﯿﻨەوە، ﺋەﮔەر ﻧەﺗﻮاﻧﯿﻦ دادﭘەروەری ﺑﻜەﯾﻦ ﺑە ﺟێﮕﺮەوەی ﺗﯚڵەﺳەﻧﺪﻧەوە ،ﺋەﮔەر ﻧەﺗﻮاﻧﯿﻦ ﺣەﻗﯿﻘەت ﺑﺨەﯾﻨە ﺑەراﻣﺒەر دەﺳــەت ،ﺋەﮔەر ﻧەﺗﻮاﻧﯿﻦ ﺑﺎﯾەﺧە ﺑﻨەڕەﺗﯿﯿەﻛﺎن ﺑﮕﯚڕﯾﻦ ﻛە رەﻓﺘﺎرەﻛﺎﻧﯽ ﺋێﻤە ﻟەوەوە ﺳەرﭼﺎوە دەﮔﺮێ ،ﺋەو داھﺎﺗﻮوﯾەی ﺑﻨﯿﺎﺗﯽ دەﻧێﯿﻦ ﺗەﺳﻚ و ﻣەﺗﺮﺳﯿﺪار دەﺑێﺖ. ﺋێﻤە ﺑﯚ ﺗێﭙەڕﺑﻮوﻧﻤﺎن ﻟە ﺗﻮﻧﺪوﺗﯿﮋﯾﯿەوە ﺑﯚ ﻧﺎﺗﻮﻧﺪوﺗﯿﮋی ،ﻟە رەﻓﺘﺎری ﻧﺎﻣﺮۆﯾﯿﯿەوە ﺑﯚ ﻣﺮۆﯾﯽ ،دەﺑێ ﭘێﻮەﻧﺪﯾﯿە ﺑﻨەﻣﺎﯾﯿﯿە ﻛﯚﻣەﯾەﺗﯿﯿەﻛﺎﻧﻤﺎن ﺳــەرﻟەﻧﻮێ ﭘێﻨﺎﺳە ﺑﻜەﯾﻨەوە ﻛە ﻟە ﺋەﻧﺠﺎﻣﺪا رەﻧﮕﺪاﻧەوەی ﻟە ﻓەزای ﺳﯿﺎﺳﯿﻤﺎﻧﺪا ھەﺑێﺖ .ﮔﯚڕاﻧﻜﺎرﯾﯿە ﻣێﮋووﯾﯿﯿەﻛﺎﻧﯽ ھەر ﺷﺎرﺳــﺘﺎن و ﻧەﺗەوەﯾەﻛﯽ ﮔــەورە ﻟە رێﮕە ﻻوەﻛﯿﯿەﻛﺎﻧﯽ رۆژاﻧەی ﺑﻨەﻣﺎڵە و ﻛﺎر و ژﯾﺎﻧﯽ ﻛﯚﻣەﯾەﺗﯿﯿەوە دەﺳﺖ ﭘێ دەﻛﺎت. ﺗﻮﻧﺪوﺗﯿﮋی زۆر ﺟﺎر ﺑە ھەڵە ﺑە ﻧﯿﺸــﺎﻧەی ھێﺰ و دەﺳــەت ھەژﻣﺎر دەﻛﺮێﺖ، ﻟە ﻛﺎﺗێﻜﺪا ﻛە رێﻚ ﭘێﭽەواﻧەی ﺋەو ﺷــﺘەﯾە .ﺗﻮﻧﺪوﺗﯿﮋی ﻧﯿﺸــﺎﻧەی ﺋەوﭘەڕی ﻻوازﯾﯿە .ﭘﯿﺎوێﻚ ﻛە ﺋەﺷﻜەﻧﺠەی ژﻧێﻜﯽ دووﮔﯿﺎن دەدات ﯾﺎن ﭘەﺗﯽ ﺳێﺪارە ﺑە ﻣﻠﯽ ﮔەﻧﺠێﻜﯽ ١٤ﺳﺎﻧﺪا دەﻛﺎت ﯾﺎﺧﻮد ﻟە زﯾﻨﺪاﻧﺪا دەﺳﺘﺪرێﮋی دەﻛﺎﺗە ﺳەر زﯾﻨﺪاﻧﯿﯿەﻛﺎن ،رژێﻤێﻚ ﻛە ﭘﺸﺘﯿﻮاﻧﯽ ﻟەو ﺳﯿﺴﺘەﻣە ﻗێﺰەون و ﺗﺮﺳﻨﺎﻛە دەﻛﺎت، ﻧەك ﺋەوەی ﻛە ﺋەﺧﻼﻗێﻜﯽ ﻓﺎﺳﯿﺪی ھەﯾە ﺑەڵﻜﻮ ﺗﺎ ﺳەر ﺋێﺴﻘﺎن ﻻواز و ﺗﺮﺳﻨﯚﻛە. ﺋەوە ھﯿﭻ ﺟﯿﺎوازﯾﯽ ﻟەﮔەڵ ﺋەو ﭘﯿﺎوە ﻧﯿﯿە ﻛە ﻟە ژن و ﻣﻨﺪاڵەﻛﺎﻧﯽ دەدات ،ھﯿﭻ ﻛﺎت ﻣﺮۆڤ ﺋەوە ﻧﯿﯿە ﺑەڵﻜﻮ ﺗﺮﺳــﻨﯚﻛێﻜە ﻛە ﻧﺎﺗﻮاﻧێ دان ﺑە ﺗﺮﺳﻨﯚﻛﯿﯿەﻛەﯾﺪا ﺑﻨێﺖ و ھەر ﺑﯚﯾە دەﺳﺖ ﺑﯚ ﺋەو ﻛەﺳﺎﻧە دەﺑﺎت ﻛە ﻟە ﺧﯚی ﻻوازﺗﺮن. ھﯚﻛﺎری ﺋەوەی ﻛە رژێﻤە ﭘﺎواﻧﺨﻮازەﻛﺎن ھەر ﻟە ﺳــەرﻛﻮﺗﻜﺮدﻧﯽ ﭼەﭘەﻛﺎن ﻟە ﻻﯾەن ﺣﻜﻮوﻣەﺗﯽ ﺳەرﺑﺎزی ﺋەرﺟەﻧﺘﯿﻨەوە ﺑﮕﺮە ﺗﺎ ﺑێڕێﺰی و ﺑﭽﻮوك ﺳەﯾﺮﻛﺮدﻧﯽ ﺋەﻓﺮﯾﻘﯿﯿەﻛﺎن ﻟە ﻻﯾەن ﺋﺎﭘﺎرﺗﺎﯾﺪی ﺋەﻓﺮﯾﻘﺎی ﺑﺎﺷﻮورەوە ،ﻛﻮﺷﺘﻦ ﻟەﻧﺎوداﻧﯽ ھﯚزە ﻣﻮﺳڵﻤﺎﻧەﻛﺎن ﻟە ﻻﯾەن ﻣﯿﻠﯚﺳﯚﭬﯿﭻ ﻟە ﯾﻮﮔﻮﺳﻼﭬﯿﺎی ﭘێﺸﻮو ،ﺳەرﻛﻮﺗﯽ ﺋﺎﯾﻨﺰاﻛﺎﻧﯽ ھﺎووﺗﯽ ﻟە ﻻﯾەن ﻛﯚﻣﺎری ﺋﯿﺴــﻼﻣﯿﯽ ﺋێﺮان و ھەروەھﺎ ھﯚﻛﺎری ﺋەوەی ﻛە ﺋەم ﺟﯚرە رژێﻤﺎﻧە ﻧەﯾﺎرەﻛﺎﻧﯿﺎن دەﻛﻮژن و ﺋەﺷﻜەﻧﺠەﯾﺎن دەدەن و ﻟە زﯾﻨﺪاﻧﯿﺎن دەﻛەن و ﺑەھەر ﺷێﻮەﯾەك ﻛە ﺑﯚﯾﺎن ﺑﻜﺮێ ﺑێﺪەﻧﮕﯿﺎن دەﻛەن و ﺋﺎزادﯾﯽ رادەرﺑڕﯾﻦ ﻛﯚﻧﺘﺮۆڵ دەﻛەن ،ﺋەوەﯾە ﻛە ﺋەوان ﻣەﺷﺮوﻋﯿﯿەﺗﯿﺎن ﻧﯿﯿە ،ﻟەﺑەرﺋەوەی ﺋەوان ﻟە ﺧەڵﻜەﻛەﯾﺎن دەﺗﺮﺳــﻦ ،ﺋەوان دەﺳەت ﻧەك ﺑە ﭼﺎوی ﺑەرﭘﺮﺳﯿﺎرﯾﯿەوە ﺳەﯾﺮ ﻧﺎﻛــەن ﻛە ﻟە ھەﻣﺒــەر ﺧەڵﻜﺪا دەﺑێ وەﻣﺪەرەوە ﺑﻦ ﺑەڵﻜﻮ دەﺳــەت وەك ﻣﯚڵەﺗێﻚ دەﺑﯿﻨﻦ ﺑﯚ ﺧﺮاپ ﺑەﻛﺎرھێﻨﺎن و ﮔەﻧﺪەڵﯿﻜﺮدن. ﻧﺎﺑێ ﻟەﺑﯿﺮی ﺑﻜەﯾﻦ ﻛە دادﭘەروەری ﺗﯚڵەﺳــەﻧﺪﻧەوە ﻧﯿﯿــە ،دادﭘەروەری ،ھەم داڵﺪەداﻧــﯽ ﻣﺮۆﭬــﯽ ﻗﻮرﺑﺎﻧﯽ و ھەم ﻣﺮۆﭬﯽ ﺗﺎواﻧﺒــﺎرە ﻟەﺑەرﺋەوەی ﺑێﺒەزەﯾﯽ و ﺗﻮﻧﺪوﺗﯿﮋﺑﻮون رەﺗﻜﺮدﻧەوەی ﻣﺮۆﭬﺎﯾەﺗﯿﯿە ﻟە ﻻﯾەن ھەردووﻛﯿﺎﻧەوە. ﺋەو ﺷــێﻮازەی ﺋێﻤەی ﭘێﯽ رووﺑەڕووی راﺑﺮدوو دەﺑﯿﻨەوە ،دەﺳﺘﻨﯿﺸــﺎﻧﻜەری ﺷێﻮەی داھﺎﺗﻮوﯾەﻛە ﻛە ﺋێﻤە ﺑﯚ وت و ﺧەڵﻜﯽ ﺑەﺷﻤەﯾﻨەﺗﯽ ﺧﯚﻣﺎﻧﯽ دﯾﺎری دەﻛەﯾﻦ .ﭘﺮۆﺳەی ﺳﺎڕێﮋﻛﺮدﻧەوە و ﺋﺎﺷﺘەواﯾﯿﯽ ﻧﯿﺸﺘﻤﺎﻧﯽ ﺑە ﻧﯿﺸﺎﻧﺪاﻧﯽ راﺳﺘﯿﯿە ﻣێﮋووﯾﯿﯿــەﻛﺎن و ﻧﺎدادﭘەروەرﯾﯿەﻛﺎﻧــﯽ راﺑــﺮدوو وەك ﺑﻨەﻣﺎﯾەك ﺑﯚ ﮔﻔﺘﻮﮔﯚ ﻟە ﻧێــﻮان ﺧەڵﻜﺪا دﯾﺎری دەﻛﺮێﺖ ﻟە ﭘێﻮەﻧﺪی ﻟەﮔــەڵ ﺋەوەدا ﻛە ھﺎووﺗﯿﺒﻮون ﻟەﻧﺎو ﻧەﺗەوەﯾەﻛﯽ ﮔەورەدا چ ﻣﺎﻧﺎﯾەﻛﯽ ھەﯾە ،ﺋەوەی ﻛە ﻣﺮۆڤ ﺷــﺎﯾﺎﻧﯽ رێﺰ و ﮔەورەﯾﯿﯿە ،چ ﻣﺎﻧﺎﯾەﻛﯽ دەﺑێﺖ. ﺗــﺎ ﺋەوﻛﺎﺗﯽ ﻛە ﺋێﻤە ﺗﻮﻧﺪوﺗﯿﮋﯾﯿەﻛﯽ ﺑەرﺑو ﻟە ھەﻣﺒەر ھﺎووﺗﯿﺎﻧﻤﺎﻧﺪا ﭘێڕەو ﺑﻜەﯾﻦ ،ﺗﺎ ﻛﺎﺗێﻚ ﻛە ﺋﯿﺰن ﺑﺪەی ﺋﺎﯾﺪﯾﯚﻟﯚژﯾﺎ و ﺑﯿﺮوﺑﺎوەڕە ﺳﯿﺎﺳﯿﯿەﻛﺎن ﺟێﮕﺮەوەی ﻣﺎﻓەﻛﺎﻧﯽ ﻣﺮۆڤ ﺑﻦ ،ھەرﮔﯿﺰ ﻧﺎﺗﻮاﻧﯿﻦ داوای ﺋەوە ﺑﻜەﯾﻦ ﻛە ﺟێﮕە و ﭘێﮕەﯾەﻛﻤﺎن ﻟە ﻣێﮋوودا ﺑﺒێﺖ. دادﭘەروەری ھەم داڵﺪەی ﺳﺘەﻣﻠێﻜﺮاوە و ھەم ﺗﺎواﻧﺒﺎر :ﺋێﻤە ﻛە ﺑﯚ داھﺎﺗﻮوﯾەﻛﯽ ﺑﺎﺷﺘﺮ ﺧەﺑﺎت دەﻛەﯾﻦ دەﺑێ ﺗێڕواﻧﯿﻨەﻛﺎﻧﻤﺎن ﻟە ﺳەرووی ﺗﯚڵەﺳەﻧﺪﻧەوە ﺑێﺖ.
www.wishe.net ﻟە ﻣﺎڵﭙەڕی وﺷە ھەﻣﻮو زاﻧﯿﺎرﯾﯿەك ﺑﺒﯿﻨە
ﻣەﻗﺎم ﭼڕﯾﻦ و ﺗﺎﯾﺒەﺗﻤەﻧﺪﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﻟە دﯾﻤﺎﻧەﯾەﻛﺪا ﻟەﮔەڵ ﺑﺎﻛﻮری
wishe@wishe.net
ﭼﯿﺮۆﻛﯽ ﻧﺎوﻟێﻨﺎﻧﯽ ﭼەﻧﺪ ﭘﺎﯾﺘەﺧﺘێﻜﯽ ﮔﺮﻧﮕﯽ رۆژھەﺗﯽ ﻧﺎوەڕاﺳﺖ 19
17
ﺧﺎوەن ﺋﯿﻤﺘﯿﺎز و ﺳەرﻧﻮوﺳەر :ﺳەرﺑﺎز ﺳﺎڵﺢ sarbaz@wishe.net
ﺑەڕێﻮەﺑەری ﻧﻮوﺳﯿﻦ :ﻛﺎوە ﺟەم دﯾﺰاﯾﻦ :ﺋﺎﻛﺎر ﺟەﻟﯿﻞ ھەڵەﭼﻦ :ﻛﺎرزان ﻛﺎﻧەﺑﯽ ﭼﺎپ :ﭼﺎﭘﺨﺎﻧەی ﻛﻮردﺳﺘﺎن
kawa@wishe.net araakar4@gmail.com ﺑﯚ ﭘەﯾﻮەﻧﺪی0964(0)7502376262 :
داﺑەﺷﻜﺮدن :ﻛﯚﻣﭙﺎﻧﯿﺎی ﻧێﻮەﻧﺪ
Heftenameyekî sîyasî giştîye 0964(0)7502386262 ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ــ ھەوﻟێﺮ ﻓﯚﺗﯚ :ﺳەﻓﯿﻦ ﺣەﻣﯿﺪ
ﺑەدران ﺋەﺣﻤەد ﺣەﺑﯿﺐ
ﺋەوەی ﻟە ﻣﯿﺴﺮ رووی دا
ژﻣﺎرەی ﺋﺎوارەﻛﺎﻧﯽ رۆژﺋﺎوای ﻛﻮردﺳــﺘﺎن ﻟە ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردﺳــﺘﺎﻧﯽ ﻋێﺮاﻗﺪا ﻟە 160ھەزار ﻛەس ﺗێﭙەڕی ،ﻣﺎوەی دوو رۆژە داﻧﯿﺸﺘﻮواﻧﯽ ﺷﺎری ھەوﻟێﺮ ﯾﺎرﻣەﺗﯿﯽ ﺑﯚ ﻛﻮرداﻧﯽ رۆژﺋﺎوا ﻛﯚدەﻛەﻧەوە .ﻣەﺳــﻌﻮد ﺑﺎرزاﻧﯽ ﺳــەرۆﻛﯽ ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﻟە ﺑەﺳــەرﻛﺮدﻧەوەی ﻛﻮرداﻧﯽ ﺋﺎوارەی رۆژﺋﺎوا دووﭘﺎﺗﯽ ﻛﺮدەوە ﻛە ﺑﺎﺷﻮوری ﻛﻮردﺳﺘﺎﻧﯿﺶ ﺧﺎﻛﯽ ﺧﯚﯾﺎﻧە و ﺋەوان ﺑە ھﯿﭻ ﺷێﻮەﯾەك ﻣﯿﻮان ﻧﯿﻦ .ﺑﺎرزاﻧﯽ داوای ﻟە وﺗﯽ ﺟﯿﮫﺎن ﻛﺮد ﻟە ﯾﺎرﻣەﺗﯿﺪاﻧﯽ ﺋەو ﺋﺎواراﻧە ھﺎوﻛﺎرﯾﺎن ﺑﻦ.
دوو ھەڵﻮێﺴﺘﯽ ﺟﯿﺎواز ﻟە ﭘﺎرﻛﯽ ﺷﺎﻧەدەر ﻓﯚﺗﯚ :ﺳەﻓﯿﻦ ﺣەﻣﯿﺪ
ﺋەﻧﺪاﻣﺎن و ﻻﯾەﻧﮕﺮاﻧﯽ ﯾەﻛﮕﺮﺗﻮو و ﻛﯚﻣەڵﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯿﯽ ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﻟە ﺑەردەم ﭘﺎرﻛﯽ ﺷﺎﻧەدەر ﮔﺮدﺑﻮوﻧەوەﯾەﻛﯿﺎن ﺳﺎز دا و ﺗێﯿﺪا ھەڵﺴﻮﻛەوﺗﯽ ﺳﻮﭘﺎی ﻣﯿﺴﺮﯾﺎن ﺑەراﻣﺒەر ﺑە ھﺎوﺑﯿﺮەﻛﺎﻧﯿﺎن )اﺧﻮان اﻟﻤﺴــﻠﻤﯿﻦ( ﺷــەرﻣەزار ﻛﺮد .ﺋەوان وێﻨەی ﻣﺤەﻣەد ﻣﻮرﺳــﯽ ﺳــەرۆﻛﯽ ﻟەﻛﺎرﻻدراوی ﻣﯿﺴﺮﯾﺎن ﺑەرز ﻛﺮدەوە ،ﺑەم ﺟﯿﺎ ﻟە دەرﻛﺮدﻧﯽ ﺑەﯾﺎﻧﻨﺎﻣە ،ھﯿﭻ ھەڵﻮێﺴﺘێﻜﯽ ﺟﺪدﯾﯿﺎن ﺑەراﻣﺒەر ﺑە ﻗەﺗﻠﻮﻋﺎﻣﯽ ﻛﻮرداﻧﯽ رۆژﺋﺎوا ﺑە دەﺳﺘﯽ ﺑەرەی ﻧﻮﺳﺮە ﻧەﻧﻮاﻧﺪ.
ﺋەوەی ﻟە ٣٠ی ﺗەﻣﻮوزی راﺑﺮدوو ﺑە دواوە ﻟە وﺗﯽ ﻣﯿﺴﺮ روو دەدا ،رووداوێﻜﯽ ﮔەورەﯾە ﻟە دﯾﺮۆﻛﯽ ﺋەو وﺗەدا .رووداوێﻜﯽ ﺑێ ﻣﯿﻨﺎﻛﯿﺸە ﻟە ﻧﺎوﭼەی ﻋەرەب و ﺋﯿﺴــﻼم و ﺑەدەرداﻧەوەی زۆری دەﺑێ ﻟە ھەﻣﻮو دﻧﯿﺎ .ﺋﯿﺴــﻼﻣﯽ ﺳﯿﺎﺳﯽ ﺗﺎﻗﯿﻜﺮدﻧەوەﯾەﻛﯽ ﭘﻮوچ ﺑﻮو ﻟە ﺳﯿﺎﺳەت ﻟە ھەﻣﻮو ﺷﻮێﻨێﻜﺪا .ﺑەرﻛەوﺗەﻛەی ﺗەﻧﯿﺎ ﺑﺮێﺘﯽ ﺑﻮو ﻟە ﭘﺎﺷــﻜەوﺗﻦ و دوورەﭘەرێــﺰی .رواڵەﺗﯽ ھەرە دﯾﺎری وی، ﺗﻮﻧﺪﺗﯿﮋی و ﺑــەردەوام ﺧﻮێﻦ ﺑەﮔﯚڕەوەﻛﺮدن ،ﺑﻮو .ھەروەھﺎ ﺳــﻮوﻛﻜﺮدﻧﯽ وێﻨەی ﮔەﻟەﯾﻠﯽ ﻋەرەب و ﺋﯿﺴﻼم ﻟە ﭘێﺶ ﭼﺎوی ھەﻣﻮو دﻧﯿﺎ و ﭘێﺸﺎﻧﺪاﻧﯿﺎن وەك ﺑﺎرﺳﺘەﯾﻠﯽ ﻛێﻮﯾﯽ دوور ﻟە ﻧەرﯾﺘﯽ ﻣﺮۆﭬﯿﯿﺎﻧە. ﺋەم ﻧﺎوﭼەﯾەی ﺋێﻤە ﭘێﻮﯾﺴــﺘﯽ ﺑە رزﮔﺎرﺑﻮون ھەﯾە .ﭘێﻮﯾﺴــﺘﯽ ﺑەوە ھەﯾە ﺑﮕﺎﺗەوە ﺑە ﻛﺎرواﻧﯽ دﻧﯿﺎ .ﭘێﻮﯾﺴﺘﯽ ﺑە دەرﮔە و ﭘەﻧﺠەرەی دﯾﻤﻮﻛﺮاﺳﯽ ھەﯾە ﺑﯚ ھەﻧﺎﺳەدان .ﭘێﻮﯾﺴﺘﯽ ھەﯾە ﺑە ﻛﺮاﻧەوەی ﻛﯚﻣەﯾەﺗﯽ و ﭘەرەﺳەﻧﺪﻧﯽ ﺋﺎﺑﻮوری. ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ ﺳﯿﺎﺳﯽ ،وێڕای ﺋەو ھەﻣﻮو ﻣﺎڵﻮێﺮاﻧﯿﯿە ،دێ ﻣﺎڵﻮێﺮاﻧﺘﺮی دەﻛﺎ .ﺋەو رێﺒﺎزە ﺳﯿﺎﺳﯿﯿە ﻻﻣﻠە ،ﻛە ﻟە ﺧﯚی ﺑﺎﯾﯿﯿە ﺑە ﺧەﯾﺎڵﯽ ﭘﻮوچ ،ﭘێﯽ واﯾە ﺋﺎﺳﻤﺎﻧﯽ ﻟە ﭘﺸﺘە .ﻟە ھﯿﭻ ﻛﺮدەوەﯾەﻛﯽ ﻧﺎڕەوا ﻧﺎﭘﺮﯾﻨﮕێﺘەوە وەك ﺷێﺘﯽ دەﺳﻮەﺷێﻦ. ﻧﺎوﭼەی ﻋەرەﺑﯽ ﻣﺎوەی زﯾﺎﺗﺮ ﻟە ٨٠٠ﺳــﺎڵە ﺑە دەﺳــﺖ دواﻛەﺗﻨەوە ﺟەور دەﻛێﺸــێ .ﻟەو رۆژەوەی ﻋﻮﺳﻤﺎﻧﯽ ﺳــەرﯾﺎن ھەڵﺪا ،ﯾﺎن ﺑڵێﯿﻦ ﻟەو رۆژەی ﻋەﺑﺎﺳﯽ ﻧەﻣﺎن ،ﺋەو ﻧﺎوﭼەﯾە ﭼﻮوە ﻧﺎو ﺗﺎرﯾﻜﺴﺘﺎﻧﯽ دواﻛەﺗﻨەوە .ﺗەﻧﺎﻧەت دوای ﻛەوﺗﻨﯽ ﻋﻮﺳﻤﺎﻧﯿﺶ ،ﮔەﻟەﯾﻠﯽ ﻧﺎوﭼە ﻧەﯾﺎﻧﺘﻮاﻧﯽ راﺳﺘەوە ﺑﺒﻦ ﺳەﺑﺎرەت ﺑەو ﺳﯿﺴﺘەﻣە ﺳﯿﺴﺎﺳﯿﯿە دﯾﻜﺘﺎﺗﯚرﯾﯿﺎﻧەی ﯾﺎن ﻟە ﻻﯾەن رۆﺋﺎواوە ﺑە ﺳەرﻛﺮداﯾەﺗﯿﯽ ﺋەﻣەرﯾﻜﺎ ،ﯾﺎن ﻟە ﻻﯾەن رۆھەﺗەوە ﺑە ﺳــەرﻛﺮداﯾەﺗﯿﯽ ﺳﯚﭬﯿەت ،دەھﺎﺗﻨە ﭘﺸــﺘﯿﻮاﻧﯿﻜﺮدن .ﺋێﺴــﺘە ،دوای ﺋەو ھەﻣﻮو ﻛﻮێﺮەوەرﯾﯿــە ،ﮔەﻟەﯾﻠﯽ ﻧﺎوﭼە راﭘەڕﯾﻮن ﺑﯚ ﺋەوەی ﻛﯚت و ﺑەﻧﺪی ﻛﯚﻧﺘﺮ ﻟە ھەﺷﺴــەت ﺳــﺎڵە ﻟە ﺧﯚﯾﺎن داﺑﻤﺎڵﻦ ،ﺗــﯚ وەرە ﺟﺎرێﻜﯽ ﺗﺮ ﺑﯿﺎﻧﺪەوە ﺑە ﮔﺮووﭘێﻜــﯽ ﺑەرەو ﺑﻨەﺑﺎﻧڕۆی ﻟە ﺧﯚﺑﺎﯾﯽ و دەﺳﻮەﺷێﻦ. راﺳﺘە ﺋەوەی ﻟە ﻣﯿﺴﺮ رووی دا ﺑە ھەڵﮕێڕاﻧەوەﯾەﻛﯽ ﺳەرﺑﺎزی دەﺳﺘﯽ ﭘێ ﻛﺮد ،ﻛە ﺑﺎوی ﺋەو ھەڵﺴــﻮﻛەوﺗە ﻧەﻣﺎوە .راﺳﺘە ﺗﻮﻧﺪﺗﯿﮋﯾﺸﯽ ﻟەﮔەڵ ﺧﯚﯾﺪا ھێﻨﺎ ،ﻛە ﻟە دﻧﯿﺎی ﺋەم ﺳەردەﻣەدا ﻛﺮدﻧﯽ ﻛﺎری ﺗﻮﻧﺪﺗﯿﮋی ،ﺋەوﭘەڕی ﻛﺮێﺘﯿﯿە، ﺑەم ﺋەوە ﻧﺎﯾﺸــﺎرێﺘەوە ﻛە ﺷﯚڕﺷێﻚ ﺑﻮو ﺑە واﺗەی وﺷە .ﻟە دوای ﺷﯚڕﺷﯽ ﻓﺮەﻧﺴــەی ﺳﺎڵﯽ ١٧٨٩وە رووداوێﻜﯽ وا ﮔەورەی ﺳﯿﺎﺳﯽ و ﻛﯚﻣەﯾەﺗﯽ ﻟە دﯾﺮۆﻛﯽ دﻧﯿﺎدا رووی ﻧەداوە. ﺋﯿﺴــﻼﻣﯽ ﺳﯿﺎﺳــﯽ وەك رێﭽﻜەﯾەﻛﯽ ﺑــەدەر ﻟە ﻧەرﯾﺖ و ﺑــﺎوی دﻧﯿﺎی ﺋەﻣڕۆ ،دەﺑﻮو ﻟە ﺷــﻮێﻨێﻜﺪا ﻟﻮوﺗﯽ ﺑێﺘە ﺷﻜﺎن ،ﻟەﺑەرﺋەوەی ﺋەو ھەرﭼەﻧﺪە ﻟە رێﯽ دﯾﻤﻮﻛﺮاﺳــﯿﯿەوە دەﮔﺎﺗە دەﺳەت ﺑەم ﺑﺎوەڕی ﺑەوە ﻧﯿﯿە ﻟە رێﯽ دﯾﻤﻮﻛﺮاﺳﯿﯿەوە دەﺳﺘﺎودەﺳﺘﯽ ﭘێ ﺑﻜﺎﺗەوە ﻟەﮔەڵ ﺧەڵﻜەﯾﻠﯽ ﺗﺮدا .ﺋەوەش ﻣەﺗﺮﺳﯿﯽ ﻧﺎزﯾﺰم و ﻓﺎﺷﯿﺰم دەھێﻨێﺘەوە ﺑﯿﺮ .دﯾﻤﻮﻛﺮاﺳﯽ ﮔەﻣەﯾەﻛە ﻟەﮔەڵ ﻻﯾەﻧێﻜﺪا دێﺘە ﻛﺮدن ﻛە ﺋەوﯾﺶ وەك ﺗﯚ ﺑڕوای ﺑە ﺑﻨەوای ﮔەﻣەﻛە ھەﺑێ. دوای داﺑڕﯾﻨﯽ ﻣەرﺳــﯽ ﻟە ﻻﯾەن ﺳﻮﭘﺎی ﻣﯿﺴــﺮەوە ،ﺋەوروﭘە و ﺋەﻣەرﯾﻜە ﻟێﯿﺎن ﭘﺎڕاﻧەوە رێﯽ ﺳﯿﺎﺳەت و ﻛێﺒەرﻛێﯽ ﺳەردەﻣﯿﯿﺎﻧە ﺑﮕﺮﻧە ﺑەر .وﺗەﯾﻠﯽ ﻋەرەﺑﯿﺶ ھەوڵﯿﺎن دا ،ﺑەم ﻟەﺑەرﺋەوەی ﺋەوان ﻟە ﺑﻨﺎواﻧەوە ﺑﺎوەڕﯾﺎن ﺑە ﮔەﻣەی ﺳﯿﺎﺳــﯽ ﻧﯿﯿە و ﻣﺘﻤﺎﻧەﺷﯿﺎن ﺑە ﺧﯚﯾﺎن ﻧەﻣﺎﺑﻮو ﻟەوەی ﺟﺎرێﻜﯽ ﺗﺮ ﺑﮕەﻧەوە ﺑە دەﺳەت ،دەﺳﺘﯿﺎن ﺑە ﺟەﻧەﮔﺮﺗﻦ ﻟە ﮔﯚڕەﭘﺎن ﻛﺮد .رێﯽ ﺧﯚھەڵﺪێﺮاﻧﯿﺎن ھەڵﺒﮋارد ﻛە ﺑە "ﺳﯿﺎﺳــەﺗﯽ ﻛەری دێﺰ" ﻟە ﻛﻮﻟﺘﻮوری ﻛﻮردﯾﺪا دێﺘە ﻧﺎﺳﯿﻦ. ﺑە ﻛﻮرﺗﯽ ،ﺋەواﻧە وەك ﻣﺮۆﭬﯽ ﺋەم ﺳــەردەﻣە ﻧﯿﻦ .ﺧەﯾﺎڵﯿﺎن ﻟە ﺷــﻮێﻨێﻜﯽ ﺗﺮە .ﻛﺘﻮﻣﺖ وەك ﺳــەرﺧﯚش وان ﺋﺎﮔەﯾﺎن ﻟە ﺧﯚﯾــﺎن و دەوروﺑەرﯾﺎن ﻧﯿﯿە. وا دەزاﻧــﻦ ﭼەﻧﺪی ﭘەﻧﺎ ﺑﯚ ﺗﻮﻧﺪﺗﯿﮋی و ﺧﻮێﻦ ﺑەﮔﯚڕەوەﻛﺮدن ﺑﺒەن ،ﺋەوەﻧﺪە رێﯽ ﺳەرﻛەوﺗﻨﯿﺎن ﻛﻮرﺗﺘﺮ و ﺋەوەﻧﺪەش ﺟێﯿﺎن ﻟەو دﻧﯿﺎ ﺧﯚﺷﺘﺮ دەﺑێ .ﺋەواﻧە ﻣێﺸﻚ و ﺋﺎوەزﯾﯿﺎن ﺑە ﭼﺘﯽ ﺋەم دﻧﯿﺎﯾەدا ﻧﺎﺷﻜێ ،دەڵێﯽ ﻟە ھەﺳﺎرەﯾەﻛﯽ ﺗﺮەوە ھﺎﺗﻮون ﺋەوەﻧﺪە ﻧﺎﻣﯚ و ﺑﯿﺎﻧﯿﻦ. ﮔەﯾﺸﺘﻨﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ ﺳﯿﺎﺳﯽ ﻟەم ﻧﺎوﭼەﯾەی ﺋێﻤەدا ﺑە ﻛﻮرﺳﯿﯽ دەﺳەت، ﺑــﮋاردەی ﻛﯚﻣەڵﮕەﯾﻠﯽ ﺑە ﺟﺎرێﻚ ﺗﯚﻗﺎﻧﺪووە ﻟەﺑەرﺋەوەی ﺋەواﻧە ﻛە دەﮔەن ﺑە دەﺳەت ﺟﺎرێﻜﯽ ﺗﺮ ﻧﺎڕۆﻧەوە .ﻣﯿﻨﺎﻛﯽ ﺋێﺮان و ﺗﻮرﻛﯿە ﻟەﺑەر ﭼﺎوﻣﺎﻧﻦ .ﺑەم ﮔەﻟﯽ ﻣﯿﺴﺮ ﺋﯿﺴﭙﺎﺗﯽ ﻛﺮد ﮔەﻟێﻜﯽ داھێﻨەر و ﺟﯿﺎﯾە .دەﺑێ ﻣﺮۆڤ ﻟە ﺋﺎﺳﺘﯿﺪا ﺑــە ﭼﯚﻛﺪا ﺑێ ﻟەﺑەرﺋەوەی ﭘێﺶ ﺋەوەی ﻛﺎر ﻟە ﻛﺎر ﺑﺘﺮازێ دەﺳــﺘﯽ ﺧﯚی ﺑﯿﻨﯽ .ﺑﮋاردەی ﺳەردەﻣﯿﯿﺎﻧەی ﻣﯿﺴﺮ رەﮔێﻜﯽ ﭼەﻧﺪ ﺳەت ﺳﺎڵەی ھەﯾە ﻟە وﺗﯽ ﺧﯚﯾﺪا .ﻟە ﺳــﻮﭘﺎ ،ﻟە داودەزﮔەی ﻛﺎرﮔێڕی ،ﻟە دادوەری و ﺗەﻧﺎﻧەت ﻟە ﮔﯚڕەﭘﺎﻧﯿﺸﺪا ﺑﺎدەﺳﺘﯿﯽ ﺗەواوی ھەﯾە ﺑﯚﯾە ﺑﯚی ﭼﻮوە ﺳەر ﺑﺒێ ﺑە ﻛﯚﺳﭗ ﻟە ﭘێﺶ وت ﺑەﻻڕێﺪاﺑﺮدﻧﯽ ﺋەو ﻻﻣﻠەﯾﻠە و ﺳﻨﻮوری ﺑﯚ داﻧﺎن .دەﺑێ ﺋەوەش ﺑﺰاﻧﯿﻦ ﻛە ﺋﯿﺴــﻼﻣﯽ ﺳﯿﺎﺳﯽ ﻟە ﻣﯿﺴــﺮ ،ﺑێ ﺑەرﻧﺎﻣەﺗﺮﯾﻦ ﺑﺎڵﯽ ﺋەو رێﭽﻜە دواﻛەوﺗﻮوەﯾە .ﻟە ﺋێﺮان ﺑەرﻧﺎﻣەﯾەﻛﯽ ﻣەزەوﯾﯽ ھەﯾە ،ﻟە ﺗﻮرﻛﯿە ﺑەرﻧﺎﻣەﯾەﻛﯽ ﺋﺎﺑﻮورﯾﯽ ھەﯾە ،ﻟە ﻣﯿﺴﺮ ھﯿﭽﯽ ﻧﯿﯿە .ﺗەﻧﯿﺎ ﺑﯚ ﻛﻮێﺮەوەﻛﺮدن ھﺎﺗﻮوە.