پەیامنێری جەنگیی ناساندن و رێنماییە پیشەییەكان arsalan rahman ئه‌رسه‌لان ره‌حمان

Page 1

‫پوختەیەك سەبارەت‬

‫پەیامنێری جەنگیی (ناساندن و‬ ‫رێنماییە پیشەییەكان)‬ ‫باسی یەكەم‪ :‬پەیامنێری جەنگیی كێیە؟‬ ‫باسی دووەم‪ :‬شەڕی داعش و پەیامنێرانی كورد‬ ‫باسی سێیەم‪ :‬رێنمایی پیشەیی بۆ پەیامنێرانی جەنگیی‬

‫ئه‌رسه‌الن ره‌حمان‬ ‫به‌رايى‪..‬‬ ‫له حوزه‌يرانى ساڵى رابردووه‌وه شه‌ڕ له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه‌ته ئاراوه‬ ‫و به درێژايى زياتر له هه‌زار كيلۆمه‌تر‪ ،‬هێزى پێشمه‌رگه له سهنگهردايه بۆ‬ ‫به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى پهالمارى چه‌كدارانى داعش‪ ،‬ئه‌م ره‌وشه پێويستى رووماڵكردنێكى‬ ‫پيشه‌ييانه‌ى بۆ شه‌ڕه‌كه هێناوه‌ته ئاراوه به جۆرێك وه‌رگرى كورد زانيارى راست و‬ ‫درووستى سه‌باره‌ت به گۆڕانكارييه‌كانى به‌ره‌ى شه‌ڕ پێ بگات و هاوكات له باره‌ى‬ ‫دوژمنيشهوه زانيارى بهردهستبكهوێت‪ ،‬به بێ ئه‌وه‌ى له گواستنه‌وه‌ى ئه‌و زانيارييانهدا‪،‬‬ ‫كه‌ناڵ‪ ،‬ياخود ميدياكار ببێته هۆيه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ى دوژمن و زيان گه‌ياندن‬ ‫به هێزى پێشمه‌رگه و يارمه‌تيدانى دوژمن بۆ ئه‌وه‌ى مه‌رامى شه‌ڕى ده‌روونى خۆى‬ ‫به‌ديبهێنێت‪.‬‬ ‫تێگه‌يشتنى نوێ بۆ پرسى پيشه‌ى رۆژنامه‌وانى پشت ده‌به‌ستێت به وردكردنه و‬ ‫تايبه‌تمه‌ندێتى پيشه‌يى له كاردا و قووڵبوونه‌وه له اليهنێك‪ ،‬گۆشه‌يه‌كى پيشهكه‪.‬‬ ‫سه‌ركه‌وتووه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ن له بوارێكى دياريكراوودا له رووى زانستى و پيشه‌ييه‌وه‬ ‫قاڵبوونه‌ته‌وه‪ )1(.‬به لهبهرچاگرتنى پێويستييه‌كانى پيشه‌كه‌يان و تێگه‌يشتن و راهێنانيان‬ ‫له‌سه‌ر شێوازى كار و چاالكييان كار له بوارى ههڵبژێردراوياندا ده‌كه‌ن‪.‬‬ ‫له هه‌رێمى كوردستاندا‪ ،‬هێشتا ئاستى گرنگيدانى ميدياكاران به پيشه‌كه‌يان و كه‌ناڵه‌كانى‬ ‫راگه‌ياندن به ميدياكارانيان نه‌گه‌يشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى به پێودانگى دنيابينى سهردهمييانهوه‬ ‫‪1‬‬


‫بڕواننه پيشه‌ى رۆژنامه‌وانى و له گشتێتى و ههمهكارهيى ده‌رباز بن و رووبكه‌نه‬ ‫تايبه‌تمه‌ندێتى‪( ،‬به‌داخه‌وه تا ئێستا داتا بهيسێكى تايبه‌ت به ميدياكاران له‌به‌ر ده‌ستدا نييه و به‬ ‫گوێره‌ى زانيارى سه‌ره‌تايى‪ ،‬به‌شێكى زۆرى ميدياكاران له بوارى زانستى ميديادا له‬ ‫ناوه‌نده زانكۆييهكان نهيانخوێندووه و به‌شێكيشيان به حه‌زو خولياى خۆيان هاتوونه‌ته كايه‌ى‬ ‫ميدياوه و ژماره‌يه‌كيشيان به‌هۆى پێويستى ماددى له كايهكهدا كارده‌كه‌ن)‪.‬‬ ‫اليهنه جۆربه‌جۆره‌كانى ژيان پێويستيان به كه‌سانى تايبه‌تمه‌ند هه‌يه بۆ كارلهسهركردنيان له‬ ‫كايه‌ى ميدياييدا‪ .‬بۆنموونه‪ ،‬رۆژنامه‌وانێك شاره‌زاييه‌كى له پرسى نه‌وتدا نييه و هيچ‬ ‫كۆمپانيايه‌كى نه‌وتى ناناسێت‪ ،‬هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى هاوكێشه‌ى په‌يوه‌ست به نرخى‬ ‫نه‌وت و سياسه‌ته‌وه نييه‪ ،‬شاره‌زاى كارى بۆرسه‌ى نه‌وتيى نييه و ته‌نانه‌ت ده‌قه ياساييه‌كانى‬ ‫په‌يوه‌ست به نه‌وت له واڵتهكهى خۆى نه‌خوێندووه‌ته‌وه‪ ،‬ناكرێت و ئه‌سته‌مه بتوانێت له‬ ‫كايه‌ى ميدياى ئابوورى تايبه‌ت به نه‌وت كار بكات‪.‬‬ ‫جێى ده‌ستخۆشييه‪ ،‬كه له هه‌رێمدا ميدياكارانى وه‌رزشى رێچكه‌ى خۆيانيان دۆزيوه‌ته‌وه و‬ ‫كه‌متر گشتگيرانه كارده‌كه‌ن‪ .‬هه‌روه‌ها ژماره‌يه‌ك ميدياكارى ئابووريش هاتوونه‌ته‬ ‫كايهكهوه و خۆيان ته‌رخانكردووه بۆ رووماڵى پرسه ئابوورييه‌كان‪ ،‬به‌اڵم هێشتا له زۆر‬ ‫بوار و كايه‌ى ديكه‌دا تايبه‌تمه‌ندێتى له‌به‌ر چاو نه‌گيراوه‪ .‬وه‌ك پێويست ميدياكارى شاره‌زا و‬ ‫خاوه‌ن رێچكه‌ى زانستى په‌يوه‌ست به بواره‌كان‪ ،‬خۆيان بۆ كاركردن له پسپۆڕێتيان يهكال‬ ‫نه‌كردووه‌ته‌وه‪.‬‬ ‫هاتنه‌ئاراى شه‌ڕى داعش‪ ،‬كه‌لێنێكى ديكه‌ى له ميدياى كوردى ده‌رخست‪ ،‬كه‌لێنى نه‌بوونى‬ ‫په‌يامنێرى جه‌نگى و ميدياكارى شاره‌زا به چۆنێتى رووماڵكردنى به‌ره‌كانى شه‌ڕ‪ .‬هه‌روه‌ها‬ ‫ده‌ريخست له ئاستى دامهزراوهييدا‪ ،‬ميدياى ره‌سمى به تايبه‌تى ميدياى سه‌ر به وه‌زاره‌تى‬ ‫پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئاستى بهرپرسيارێتييدا نيين‪ .‬له تواناشياندا‬ ‫نييه رووماڵى شه‌ڕ بكه‌ن‪ .‬هيچ گهاڵڵهيهكيشيان بۆ ئاماده‌كردنى به په‌له‌ى په‌يامنێرانى‬ ‫جه‌نگيى نه‌بوو(‪.)2‬‬ ‫سايتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‪ ،‬ره‌نگه ته‌نيا كه‌ناڵێك بێت‪ ،‬كه له رێگه‌يه‌وه وه‌زاره‌ت دهيتوانى‬ ‫پشت به سه‌رچاوه و په‌يامنێرى تايبه‌ت به خۆى ببه‌ستێت و رووماڵى شه‌ڕ بكات‪ .‬چركه به‬ ‫چركه رايگشتى له گۆڕانكارى و پێشهاته‌كان ئاگادار بكاته‌وه‪ .‬ببێته سه‌رچاوه‌ش بۆ كه‌ناڵ و‬ ‫ده‌زگا ميدياييه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ته‌نانه‌ت ميدياى دهرهوهييش‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫به‌داخه‌وه‪ ،‬ئه‌گه‌ر سه‌يرێكى سايتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بكه‌ين‪ ،‬ده‌بينين وه‌ك سايتێكى بێ‌ئاگا‬ ‫له گۆڕانكارى و رووداوه‌كانه و له ئاستى به‌رپرسيارێتى له ئه‌ستۆگرتنى رووماڵى‬ ‫كاروچاالكييهكانى خودى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى خۆييدا نه‌بووه‪ ،‬چ جاى ئه‌وه‌ى بتوانێت رووماڵى‬ ‫شه‌ڕى داعش بكات(‪.)3‬‬ ‫‪2‬‬


‫هه‌ربۆيه ئاوڕدانه‌وه له‌و پرسه و خستنه‌ڕووى كه‌موكورتييه‌كان به ئامانجى‬ ‫چاره‌سه‌ركردنيان وه‌ك ئه‌ركێكى پيشه‌يى و ئهخالقييه و هێنانهبهرباسى په‌يامنێرى‬ ‫جهنگييش له‌و بۆتهيهدا پێويستييه‌كى قۆناغهكهيه‪.‬‬ ‫يه‌كێكى ديكه له گرنگييهكانى ئه‌م باسه ئه‌وه‌يه‪ ،‬كه‌ناڵ و ده‌زگا ميدياييهكان به ته‌نگ ژيان و‬ ‫چاره‌نووسى ميدياكارانهوه بن‪ .‬بۆ به‌ده‌ستهێنانى هه‌واڵێك‪ ،‬يان ئاماده‌كردنى راپۆرته‬ ‫هه‌واڵێك گيانيان نه‌خنه مهترسييهوه‪ .‬وه‌ك ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى نيوه‌ى دووه‌مى ساڵى ‪2014‬دا‬ ‫بينيمان‪ ،‬كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن به شێوه‌يه‌كى گشتى‪ ،‬به بێ هيچ بايه‌خدان و پێزانينێك گيانى‬ ‫ده‌يان په‌يامنێر و رۆژنامه‌وانى تازه خووگرتوويان به كارى پهيامنێرييهوه خسته‬ ‫مهترسييهوه‪ .‬ئه‌وه‌ى به اليانهوه جێى بايه‌خ نه‌بوو‪ ،‬گيان و ژيان و سهالمهتى خودى‬ ‫ميدياكارهكانيان بوو‪.‬‬ ‫هه‌روه‌ها ئه‌م باسه گرنگه بۆ ميدياكاران و وه‌ك بهرچاوڕوونييهكيشه بۆيان‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ى‬ ‫سه‌ركێشى به گيان و ژيانى خۆيانه‌وه نه‌كه‌ن‪ ،‬بۆ به‌ده‌ستهێنانى هه‌واڵێك و ئاماده نه‌بن به بێ‬ ‫دابينكردنى پێداويستى كارهكهيان و له‌به‌رچاوگرتنى مه‌ترسييه‌كان روو له به‌ره‌كانى شه‌ڕ‬ ‫بكه‌ن‪.‬‬ ‫به‌داخه‌وه ميدياكارى ئێمه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌وه ته‌نيا شتێكه بير‌ى لێ ناكاته‌وه و‬ ‫زۆربه‌شيان تا ئێستا له‌وه نه‌گه‌يشتوون‪ ،‬كه مافى ئه‌وه‌يان هه‌يه به بێ راهێنان و دابينكردنى‬ ‫پێداويستى و به‌رچاوروونى نه‌چنه به‌ره‌ى شه‌ڕه‌وه‪.‬‬ ‫باسى يه‌كه‌م‪ :‬په‌يامنێرى جه‌نگیى كێیه؟‬ ‫له وێكيپيديادا له باره‌ى چه‌مكى "په‌يامنێرى سه‌ربازى" هاتووه‪" :‬په‌يامنێرى سه‌ربازيى‬ ‫رۆژنامهوانێكه رووماڵى هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازييه‌كان بۆ رۆژنامهيهك‪ ،‬كه‌ناڵێكى راديۆيى‪،‬‬ ‫ياخود ته‌له‌فزيۆنى ده‌كات و هه‌واڵ و راپۆرتى سه‌رنجڕاكێش ده‌گوازێته‌وه و له‌و ميانهيهشدا‬ ‫رووبه‌ڕووى مه‌ترسييه‌كانى كوژران و برينداربوون ده‌بێته‌وه"(‪.)4‬‬ ‫له فه‌رهه‌نگيی نێوده‌وڵه‌تى مافی مرۆڤ‪ ،‬به‌م شێوە هه‌واڵنێرانی جه‌نگ پێناسه دەکات‪:‬‬ ‫"رۆژنامه‌وانێكى پڕۆفيشناڵه‪ ،‬له اليهن هێزە سه‌ربازييه‌کانی اليهنێکی جهنگهکهوە رێگه‌ی‬ ‫پێدراوە و پارێزگاری لێدەکه‌ن‪ .‬به‌شداريی به‌رەکانی شه‌ڕ دەبێت و ئه‌رکی ئه‌وەيه هه‌واڵی‬ ‫رووداوەکانی جه‌نگ بگوازێتهوە و باڵوی بکاته‌وە"(‪.)5‬‬ ‫ئه‌ركى سه‌ره‌كى په‌يامنێرى جه‌نگى كۆكردنه‌وه‌ى زانيارييه‪ .‬ئه‌وه‌ى جياشى ده‌كاته‌وه له‬ ‫سيخوڕ‪ ،‬مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى زانيارييهكانه بۆ وه‌رگران‪ .‬كه‌واته به‌شێوه‌يه‌كى گشتى‬ ‫مه‌به‌ست له په‌يامنێرى جه‌نگى‪ ،‬ئه‌و رۆژنامهوانانهن‪ ،‬بۆ مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى و‬ ‫گواستنه‌وه‌ى ئه‌و زانيارييانه بۆ وه‌رگران‪ ،‬روو له به‌ره‌كانى شه‌ڕ و ناچهكانى جێى‬ ‫‪3‬‬


‫ملمالنێى چه‌كدارى ده‌كه‌ن‪ .‬به‌و هۆيه‌وه ژيانى خۆيان ده‌خه‌نه مهترسييهوه و ئامانجيان‬ ‫گواستنه‌وه‌ى راستييه سه‌باره‌ت به به‌ره‌كانى شه‌ڕ‪.‬‬ ‫په‌يامنێرى جه‌نگى؛ پيشه‌يه‌كى دێرين‪ ،‬به‌اڵم مه‌ترسيدار‬ ‫له مێژوودا "وليام هاوارد"‪ ،‬به يه‌که‌م په‌يامنێرى جه‌نگيی به‌ريتانی دادەنرێت‪ ،‬که له ماوه‌ى‬ ‫سااڵنى (‪ 1854‬تا ‪ )1856‬بۆ رۆژنامه‌ی تايمزى بريتانيايى رووماڵى شه‌ڕى قرمى كرد‪.‬‬ ‫هه‌روه‌ها رۆژنامه‌وانى ئه‌مريكايى "ريچارد هاردينگ ديڤيز"‪ ،‬به يه‌كێك له په‌يامنێرانى‬ ‫پێشه‌نگى ئه‌و بواره هه‌ژمارده‌كرێت كه هه‌ر له ساڵى ‪1890‬ه‌وه ده‌ستى به رووماڵكردنى‬ ‫شه‌ڕى كوبا كرد و له ماوه‌ى ژيانييدا شه‌ش جه‌نگى رووماڵ كردووه‪.‬‬ ‫"وينستۆن چه‌رچڵ"ى سه‌رۆک وەزيرانی کۆچکردووی بريتانيا‪ ،‬به يه‌كێكى ديكه له ناوه‬ ‫دياره‌كانى مێژووى په‌يامنێرى جه‌نگى هه‌ژمار ده‌كرێت‪ .‬ئه‌و يه‌کێك بووە له به‌ناوبانگترين‬ ‫رۆژنامه‌وانه‌کانی جه‌نگ‪ ،‬که رووماڵی جه‌نگی "بويهر" و جه‌نگی دووه‌مى ئينگليزی له‬ ‫باشووری ئه‌فه‌ريقا له ماوه‌ى سااڵنى ‪ 1899‬تا ‪ 1902‬کردووە‪ ،‬له‌وکاته‌شدا به ديلی که‌وته‬ ‫دەستی "بويهر" (دانيشتوانی سپی پێستی بهرەگهز هۆڵه‌ندی بوون له باشووری ئه‌فه‌ريقا)‪،‬‬ ‫به‌اڵم توانی خۆی دەرباز بکات و رابكات‪.‬‬ ‫به درێژايى مێژووى سه‌د ساڵى رابردوو‪ ،‬جه‌نگ و رووماڵى پرۆسه سه‌ربازييه‌كان و‬ ‫ملمالنێ چه‌كدارييه‌كان هۆكارى سه‌ره‌كى فراوانبوون و كاريگه‌ربوونى ميديا بوونه شان‬ ‫به‌شانى ئه‌و پێشكه‌وتنه ته‌كنيكى و تهكنۆلۆجيايهى بواره‌كه به خۆيهوهى بينيووه‪" .‬ئه‌م‬ ‫پێوەندييه و کاريگهريی دوو اليهنهی ميديا و جه‌نگ‪ ،‬پاردۆکسێکه‪ ،‬که ئێستاش مشتومڕی‬ ‫له‌سه‌رە‪ .‬هه‌واڵنێران له چه‌قی ئه‌م پێوندييه دان‪ ،‬واته ئه‌و پێوەندييهی‪ ،‬که ئه‌مڕۆ بووەته‬ ‫ته‌وەری زانيارييه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی جيهانی له‌سه‌ر جه‌نگ"(‪.)6‬‬ ‫به گشتى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى يه‌كه‌مى جيهانى گۆڕانكارييه سه‌ره‌كييه‌كانى له بوارى ميديادا‬ ‫هێنانه كايهوه‪ .‬هه‌ر ل ه برەو په‌يدا کردنی ئاژانسه ههواڵدەرييهکانهوە تا سه‌رهه‌ڵدانی راديۆ‪،‬‬ ‫له کۆبوونه‌وەی چاپهمهنييهکان له کۆنسرسيۆمهکاندا تا پێکهاتنی سهنديکاکانی رۆژنامه‌وانی‬ ‫و داڕشتنی جاڕنامه‌کانی ئه‌خالقی پيشهيی‪ ،‬هه‌موويان له دوای دەستپێکردنی شه‌ڕى‬ ‫يه‌که‌می جيهانييهوە سه‌ريانهه‌ڵدا‪.‬‬ ‫له سه‌رەتاوە له ژمارەيهک واڵت‌دا (به‌تايبه‌تی بريتانيا و ئه‌مريکا) شه‌ڕ بووە هۆی‬ ‫به‌رزبوونه‌وەی تيراژی رۆژنامه‌کان‪ .‬النيکهم له ساڵه‌کانی سه‌رەتاوە ئه‌و سانسۆرە هه‌مه‬ ‫اليهنهی که سه‌پا بوو‪ ،‬خوێنه‌ری له خوێندنه‌وەی ئه‌وە هه‌وااڵنه‌ی راشکاوانه دوور بوون له‬ ‫راستيی رووداوەکانی شه‌ڕ‪ ،‬دوور نهخستهوە‪ .‬به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دۆخه‪ ،‬تيراژی‬ ‫رۆژنامه‌کان به‌رز ببووەوە و رێژەی خوێنه‌ر زيادی کردبوو‪.‬‬ ‫‪4‬‬


‫هه‌ر له ساڵی دەستپێکی شهڕهوە‪ ،‬ئه‌و قه‌يرانه ئابووری و کۆمهاڵيهتييهی به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‬ ‫سه‌ری هه‌ڵدابوو‪ ،‬که‌می و گرانبوونی کاغه‌ز‪ ،‬پێداويستييه‌کانی چاپ و باڵوکردنهوە‪ ،‬بڕينی‬ ‫سه‌رجه‌م رێکالمه بازرگانييه‌کان‪ ،‬نه‌بوونی هێزی مرۆيی‪ ،‬بووە هۆی مايه‌پووچ بوونی‬ ‫زۆربه‌ی رۆژنامه‌کان‪ .‬له فه‌رەنسا و بريتانيا له ماوەی چه‌ند مانگدا دەيان رۆژنامه داخران‪.‬‬ ‫له‌و واڵتگهلهی‪ ،‬به‌شداری شه‌ڕەکه بوون و له‌و نێوەدا له فه‌رەنسا‪ ،‬ئه‌ڵمانيا و بريتانيا‬ ‫نوێنه‌رانی د ەوڵهت و که‌سانی سه‌ربازيی دەچوونه نووسينگه‌ی رۆژنامه‌کان و چاودێريی‬ ‫چۆنييهتی باڵوکردنهوەی هه‌واڵه‌کانی شه‌ڕيان دەکرد‪ .‬ئه‌وان سنوورييان دياريکردبوو‪ ،‬که‬ ‫خه‌ڵک تاچه‌ند بزانن و چ زانيارييگهلێکيان پێبدرێ‪.‬‬ ‫به‌هۆی زاڵبوونی هه‌ستی ناسيۆناليستی و جۆش و خرۆشی گشتی بۆ اليهنگری له شه‌ڕ‪،‬‬ ‫راگه‌ياندنه‌کان خۆيان دابهدەستهوە و به‌پێی ويستی دەوڵه‌ت دەجوواڵنهوە و له‌هه‌مبه‌ر‬ ‫(پڕوپاگه‌نده و مێشکشۆردنهوەدا)(‪ ،)7‬نه‌يانتوانی ئه‌رکه پيشه‌ييه‌کان جێبه‌جێبکه‌ن‪ .‬له‬ ‫ئه‌نجامی ئه‌م جۆرە مامه‌ڵه‌کردنه‌دا‪ ،‬شه‌ڕ قورسترين زيانی به چاپهمهنييهکان گه‌ياند و‬ ‫متمانه‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌وانی تێکشکاند‪.‬‬ ‫گرنگيی بهشدارييکردنی "په‌يامنێری جه‌نگ" له به‌رەکانی شه‌ڕدا‪ ،‬له جه‌نگی ڤيتنامدا بۆ‬ ‫جيهان روون بوو ەوە‪ .‬سه‌رجه‌م توانايی پێوەندييهکانی زلهێزێکی گه‌ورەی جيهان له‬ ‫پڕوپاگه‌نده دا‪ ،‬نه‌يتوانی وێنه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی که هه‌واڵنێران له تراژيديای شه‌ڕ و کوشتنی‬ ‫خه‌ڵکی سڤيل باڵويان دەکرده‌وە‪ ،‬له‌بير خه‌ڵک بباته‌وە‪" .‬فيليپ رۆشۆ" هه‌واڵنێری به‌رەکانی‬ ‫شه‌ڕ به‌م جۆرە باسی ئه‌و رووداوە دەکات‪" :‬سه‌ردەمێک له رێگه‌ی فڕۆکه شهڕکهرەکانی‬ ‫ئهمريکاوە دەمانتوانی سه‌ردانی هه‌موو شوێنێک بکه‌ين‪ ،‬ئازادانه چمان پێ خۆش بێ‬ ‫وێنه‌ی لێ هه‌ڵبگرين‪ ،‬ئه‌مه بۆ ئێمه باشبوو‪ ،‬به‌اڵم هه‌ر ئه‌مه‌ش بووە هۆی ئه‌وە سوپای‬ ‫ئه‌مريکا شه‌ڕه‌كه بدوڕێنێ"(‪.)8‬‬ ‫ئه‌وه‌شمان له ياد نه‌چێت‪ ،‬له كاتى روودانى شه‌ڕ و ملمالنێ چهكدارييهكاندا‪،‬‬ ‫رۆژنامه‌وانانيش ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسى و نه‌هامه‌تى شه‌ڕ‪" .‬له شه‌ڕى يه‌که‌می جيهانيدا له‬ ‫سه‌رجه‌م قوربانييهکاندا ‪ 15‬له‌سه‌دی خه‌ڵکی مه‌ده‌نى بوون‪ ،‬ئه‌م رێژەيه له شه‌ڕى دووەمی‬ ‫جيهانيدا گه‌يشته ‪ 65‬له‌سه‌د‪ .‬بێگومان ئه‌مڕۆ گه‌يشتووته ده‌وروبه‌ری ‪ 90‬له‌سه‌د‪ .‬بۆ وێنه له‬ ‫شه‌ڕی بۆسنه‌دا‪ ،‬خه‌ڵکی مه‌ده‌نى به‌هۆی ئينتيمای نهتهوەيی و ئاينيی‪ ،‬ته‌نانه‌ت به‌هۆی‬ ‫بيروباوەڕی سياسييهوە‪ ،‬وەک ئه‌وەی اليهنگری دەوڵه‌تن يان ئۆپۆزيسيۆن و دەبوو بترسن‬ ‫و به ئه‌نقه‌ست دەکرانه ئامانج‪.‬‬ ‫له ساڵی ‪1955‬ـه‌وە تا ساڵی ‪ ،1975‬واته له ماوەی ‪ 20‬ساڵ شه‌ڕی ڤێتنامدا‪ 63 ،‬په‌يامنێری‬ ‫جه‌نگ کوژران‪ .‬له ساڵی ‪1991‬ـه‌وە تا ساڵی ‪ ،1995‬واته له ماوەی چوار ساڵی شه‌ڕی‬ ‫‪5‬‬


‫يۆگۆسالڤيای پێشوودا ‪ 45‬په‌يامنێر کوژران‪ .‬ئه‌م ژمارەيه له شه‌ڕی ناوخۆيی ئهلجهزائيردا‬ ‫له ماوەی نێوان ساڵه‌کانی ‪ 1993‬تا ‪ ،1996‬گه‌يشته ‪ 77‬رۆژنامه‌وان‪ .‬له رواندا له‬ ‫دەستپێکی جينۆسايدی ‪6‬ی نيسان‪ /‬ئهپريلی ‪ 1994‬تا مانگی ئاب ‪ /‬ئۆگستى هه‌مان ساڵ‪،‬‬ ‫واته له ماوەی ‪ 4‬مانگدا ‪ 48‬رۆژنامه‌وان کوژران‪ .‬له سووريا له ماوەی دوو ساڵدا ‪35‬‬ ‫رۆژنامه‌وان کوژران‪ .‬له ئه‌فغانستان له ماوەی که‌متر له ‪ 14‬ساڵدا ‪ 31‬په‌يامنێر کوژراون‪،‬‬ ‫به‌اڵم له عێراق که ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ گهورەترين گۆڕستانی رۆژنامه‌وانانه‪ ،‬له ماوەی ‪14‬‬ ‫ساڵی رابردوودا ژمارەی رۆژنامه‌وانه کوژراوەکان سنووری ‪ 250‬که‌سی تێپه‌ڕ کردووە!‬ ‫له‌م ئامارەدا ئه‌و رۆژنامهوانانهی که به بارمته گيراون حيساب نه‌کراوە(‪.)9‬‬ ‫به‌گوێره‌ى ئامارێکی "رێکخراوی نێودەوڵه‌تی بۆ پارێزگاريکردن له رۆژنامه‌وانان" له‬ ‫ساڵی ‪ 2013‬دا ‪ 139‬رۆژنامه‌وان له ‪ 29‬واڵتی جيهان کوژراون و ئه‌وەش به ژمارەيهکی‬ ‫پێوانه‌يی دادەنرێت‪ .‬ئاماره‌كه روونيكردووه‌ته‌وه‪ ،‬نزيکه‌ی ‪ 60‬رۆژنامه‌وان له واڵتانی‬ ‫عه‌رەبی کوژراون‪ .‬له‌و ژماره‌يه‌ش ‪ 36‬يان ته‌نيا له سوريا كوژراوون‪ 19 .‬يان له سۆماڵ و‬ ‫‪ 3‬رۆژنامهوانيش له عێراق‪ ،‬ميسر و بهحرەينيش ههريهكهى يه‌ك رۆژنامه‌وانى تێدا‬ ‫كوژراوه‪.‬‬ ‫باسى دووه‌م‪ :‬شه‌ڕى داعش و په‌يامنێرانى كورد‬ ‫له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى داعشه‌وه‪ ،‬له ماوه‌ى شه‌ش مانگى نيوه‌ى دووه‌مى ساڵى‬ ‫‪2014‬دا‪ ،‬هه‌ريه‌ك له رۆژنامه‌وان "كامه‌ران نه‌جم" له سنوورى كه‌ركوك به بريندارى‬ ‫كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانى داعش و تا ئاماده‌كردنى ئه‌م به‌رهه‌مه چاره‌نووسى به ناديارى‬ ‫ماوه‌ته‌وه‪ .‬له سنوورى ناوچه‌ى مهخموريش كچه رۆژنامه‌وانى ريزى گهريالكانى‬ ‫هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه)‪" ،‬ده‌نيز فورات" شه‌هيد بوو‪.‬‬ ‫كه‌موكورتييه‌كانى په‌يامنێرانى كورد له رووماڵى شه‌ڕى داعشدا‪:‬‬ ‫به شێوه‌يه‌كى گشتى ئه‌گه‌ر سه‌يرى ئاماده‌گى په‌يامنێرانى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى كوردى‬ ‫بكه‌ين له به‌ره‌كانى شه‌ڕدا تێبينى ئه‌وه ده‌كه‌ين‪:‬‬ ‫‪ .1‬هيچ رۆژنامه‌وانێكى كورد‪ ،‬تايبه‌تمه‌ند به بوارى رووماڵى شه‌ڕ‪ ،‬وه‌ك په‌يامنێرى‬ ‫جه‌نگيى ئاماده‌يى نه‌بووه‪.‬‬ ‫‪ .2‬زۆرينه‌ى ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ى وه‌ك په‌يامنێر و ستافى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن چوونه‌ته‬ ‫به‌ره‌كانى شه‌ڕه‌وه‪ ،‬هيچ زانيارييه‌كيان سه‌باره‌ت به چۆنێتى كاركردن له‌و ره‌وشه‌دا نه‌بووه‬ ‫و ئه‌زموونى يهكهمجاريان بووه‪.‬‬

‫‪6‬‬


‫‪ .3‬په‌يامنێران هيچ كۆرسێكى راهێنانى تايبه‌ت به رووماڵى شه‌ڕيان له اليهن‬ ‫كهناڵهكانيانهوه بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه‪ .‬بۆ ئه‌و ره‌وشه و چۆنێتى رووماڵكردنى شه‌ڕ و ملمالنێى‬ ‫چه‌كدارى ئاماده نه‌كراوون‪.‬‬ ‫‪ .4‬په‌يامنێران سهركێشييان پێوه ديار بوو‪ ،‬به بێ له‌به‌ر چاوگرتنى هيچ مه‌رجێكى‬ ‫سهالمهتى و هيچ ئاماژه‌يه‌كى ژياندۆستى و زۆرجار به بێ هه‌ڵواسينى لۆگۆى كه‌ناڵ و‬ ‫له‌به‌ر كردنى قه‌ڵغان و كاڵوى گوله‌نه‌بڕ و نيشانى تايبه‌ت به ميديا تا هه‌ستيارترين خاڵى‬ ‫به‌ره‌كانى شه‌ڕ رۆيشتوون‪.‬‬ ‫‪ .5‬سه‌باره‌ت به جوگرافيا و بايه‌خى ستراتيژى ناوچه‌كانى شه‌ڕ و ئهندازهگيرى ناوچه‌كان و‬ ‫دووريان له سه‌نته‌رى شار و شارۆچكه‌كانه‌وه‪ ،‬زانيارى ئه‌وتۆيان له‌به‌رده‌ست نه‌بوو‪.‬‬ ‫ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار ئاراسته جوگرافييهكانى شوێنى رووداوهكانيان نه‌ده‌زانى و‬ ‫ژماره‌يه‌كيان گريمانه‌يى و به شێوه‌ى گشتى سه‌باره‌ت به ئاراسته جوگرافياييهكان قسه‌يان‬ ‫ده‌كرد‪.‬‬ ‫‪ .6‬سه‌باره‌ت به فرياگوزارى سه‌ره‌تايى و رێكخستنى پهيوهنديگرتن و چاره‌سه‌رى كێشه‬ ‫ته‌كنيكييه‌كان به‌شێك له په‌يامنێران بێده‌ربه‌ستانه مامه‌ڵه‌يان كردووه‪.‬‬ ‫‪ .7‬خراپ سوودوه‌رگرتنى هه‌ندێك ميدياكار له رووماڵى شه‌ڕ بۆ خۆنوواندن و خۆبردنه‬ ‫پێشه‌وه بۆ مه‌رامى تايبه‌تى‪ ،‬درووستكردنى چيرۆكى ناڕاست و گواستنه‌وه‌ى وێنه‌ى ساخته‪.‬‬ ‫‪ .8‬به‌جێهێشتنى كامێرا و ئۆتۆمبێلى تايبه‌ت به په‌خش و نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى و په‌يوه‌ندى‬ ‫به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‪ .‬وه‌ك به‌جێهێشتنى كامێراى كه‌ناڵى "كوردستان تى ڤى" له‬ ‫شنگال و به‌جێهێشتنى ئۆتۆمبێلى تايبه‌ت به په‌خش له اليهن تيمى كه‌ناڵى "ئێن ئاڕ تى" له‬ ‫سنوورى مه‌خمور‪.‬‬ ‫‪ .9‬چوونى په‌يامنێران بۆ به‌ره‌كانى شه‌ڕ به‌شێكى له‌سه‌ر بنه‌ماى ناسين و هاوڕێيه‌تى‬ ‫فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه بووه‪ .‬به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى و له رێگه‌ى وه‌زاره‌ته‌وه ئه‌و كاره‬ ‫رێك نه‌خرابوو‪ ،‬ئه‌مه‌ش مه‌ترسى زۆرترى له‌سه‌ر ژيانى ميدياكاران درووستكردبوو‪.‬‬ ‫‪ .10‬سه‌ركێشى كردن و چوونه پێشه‌وه به‌ره‌و ئاراسته‌ى سه‌نگه‌رى دوژمن به مه‌به‌ستى‬ ‫گواستنه‌وه‌ى بيروڕاى دوژمن‬ ‫‪ .11‬له رووى زانستى و پيشه‌ييه‌وه ژماره‌يه‌ك له په‌يامنێران شاره‌زايى ئه‌وتۆى كارهكهيان‬ ‫و مه‌ترسى چۆنێتى گواستنه‌وه‌ى په‌ياميان له كاتى شه‌ڕدا نه‌بوو‪ ،‬به‌شێكيان له نائاگاييهوه‬ ‫دزه‌يان به زانيارييه ههواڵگرييه سه‌ربازييه‌كانى به‌ره‌كانى شه‌ڕ ده‌كرد‪ .‬ته‌نانه‌ت په‌يامنێر‬ ‫هه‌بوو‪ ،‬سه‌باره‌ت به كاتژمێرى سفرى هێرشى پێشمه‌رگه زانيارى بۆ وه‌رگران‬ ‫‪7‬‬


‫ده‌گواسته‌وه‪ .‬كه ئه‌مه‌يان هه‌ڵه‌ى ستراتيژى و ناشاره‌زايى به‌رپرسانى سه‌ربازيشى له‬ ‫پشته‌وه بوو‪ ،‬چونكه كاتژمێرى سفر گرنگترين نهێنى شه‌ڕه و جگه له به‌رپرسانى په‌يوه‌ست‬ ‫به بڕيارى هێرشه‌وه نابێت سهربازانيش هيچ زانيارييه‌كيان له باره‌يه‌وه هه‌بێت‪.‬‬ ‫به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و هه‌ڵه و كهموكورتييانهى له كاتى رووماڵى شه‌ڕى داعش له اليهن‬ ‫ميدياكارانى كورده‌وه به تايبه‌تى ئهوانهيان‪ ،‬چووبوونه به‌ره‌كانى شه‌ڕه‌وه رووياندا‪،‬‬ ‫ده‌كرێت به گواستنه‌وه‌ى رێنماييه پيشه‌ييه‌كانى ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى بوارى ميديا‪،‬‬ ‫به‌رچاوڕوونى زياتر بۆ ميدياكارانى كورد بخه‌ينه‌ڕوو‪.‬‬ ‫باسى سێیه‌م‪ :‬رێنمايى پیشهيى بۆ په‌يامنێرانى جه‌نگى‬ ‫شارەزايانی بواری جه‌نگ رايدەگهيهنن‪ ،‬رۆژنامه‌وان و په‌يامنێری جه‌نگى دەبێت خاوەنی‬ ‫ئه‌زمون بێت و هه‌ندێک بنه‌مای جێگيرو تايبه‌تمه‌ندى هه‌ن‪ ،‬که دەبێت له كهسايهتيياندا‬ ‫ره‌نگبده‌نه‌وه‪.‬‬ ‫تایبەتمەندییەکانی پەیامنێری جەنگى‬ ‫‪ .1‬خێرابێت‪.‬‬ ‫‪ .2‬توانای جه‌سته‌يی به‌هێز بێت‪.‬‬ ‫‪ .3‬توانای فرياگوزاری سهرەتايی هه‌بێت‪.‬‬ ‫‪ .4‬توانای به‌رگه‌گرتنی دۆخه قورسه‌كان و ره‌وشى ناوچه مهترسيدارەکانی هه‌بێت‪.‬‬ ‫‪ .5‬توانای به‌رگه‌گرتنی ديمه‌نه ئازاربه‌خش و ههژێنهرهكانى هه‌بێت‪.‬‬ ‫‪ .6‬واباشترە رۆژنامه‌وان و په‌يامنێری جه‌نگی‪ ،‬پێشتر خزمه‌تی سه‌ربازی هه‌بێت (‪.)10‬‬ ‫هاوکات ئاژانسی رۆيته‌رز چه‌ندين ئامۆژگاری و رێنمايی بۆ رۆژنامه‌وانان و په‌يامنێران‬ ‫دەرکردووە‪ ،‬به مه‌به‌ستی رووماڵکردنی پێکدادان و رووبهڕووبوونهوە چهکدارييهکان‪.‬‬ ‫رێنمايى و پێشنیازى ئاژانسى رۆيته‌رز بۆ پهيامنێرهكانى‪:‬‬ ‫* پێشتر خۆت ئاماده‌بكه‪:‬‬ ‫بۆ نموونه؛ كاتێك ده‌زانيت وابڕياره سبه‌ى رێپێوانێك بكرێت و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌يه به‌ره‌و‬ ‫توندوتيژيى رابكێشرێت‪ ،‬سه‌رێك بده له شوێنى به‌ڕێوه‌چوونى رێپێوانه‌كه‪- .‬به هه‌مان شێوه‬ ‫كاتێك ده‌زانيت ئه‌ركى نوێت له به‌ره‌يه‌كى جه‌نگه پێويسته پێشتر زانيارى سه‌ره‌تايى له‬ ‫باره‌ى هه‌لومه‌رجى شوێنه‌كه و جوگرافيا و ديمۆگرافياى شوێنه‌كه بهدهستبهێنيت و سوود له‬ ‫نه‌خشه و زانيارييه باكگراوندييهكان وه‌ربگريت‪.-‬‬ ‫‪8‬‬


‫پێويستییهكانى خۆ ئاماده‌كردن له‌به‌رچاو بگره‪:‬‬ ‫خۆئاماده‌كرن‪ ،‬په‌يوه‌نديى به وه‌رزشه‌وه هه‌يه‪ ،‬ئه‌وه‌ى ته‌ندروستيى باشه‪ ،‬باشتر‌و خێراتر‬ ‫ده‌توانێت له شوێنه مهترسيدارهكاندا خۆى دووربخاته‌وه‪ .‬ئايا تواناى ئه‌وه‌ت هه‌يه هه‌موو‬ ‫شه‌وه‌كه به پێ رێبكهيت‪ .‬ئايا ده‌توانيت رابكهيت‪ .‬ئه‌گه‌ر پێيه‌كانت دێن‪ ،‬باشتر وايه له‌و‬ ‫ئوتێله‌ى كه تێيدايت يان له ژورى هه‌واڵه‌وه به‌دواى زانيارييه‌كاندا بگه‌ڕێيت‪ .‬له‌م حاڵه‌ته‌دا‬ ‫گه‌ر به‌رنامه‌يه‌كى باشت دانابوو‪ ،‬له‌وانه‌يه ئه‌و هه‌واڵه‌ى كه دهينووسيت‪ ،‬باشتربێت‪.‬‬ ‫* هيچ شتێك مه‌ده‌ره ده‌ست قه‌زاوقه‌ده‌ره‌وه و پشت به شانس مه‌به‌سته‪ :‬بير له‌وه نه‌كه‌يته‌وه‬ ‫ته‌نيا هاوكاره‌كه‌ت بريندار ده‌بێت يان ده‌كوژرێت و تۆ هيچت به‌سه‌ر نايه‌ت‪.‬‬ ‫* هه‌رگيز نهڵێيت هيچ روونادات‪ .‬كه‌سانێك هه‌ن گه‌ر پێش پێكدادانێك‪ ،‬نه‌ختێك بيريان‬ ‫بكردبايهتهوه‪ ،‬ئێستا له‌گه‌ڵماندا ده‌بوون‪.‬‬ ‫* ئه‌گه‌ر ده‌رك به مه‌ترسييه‌كان نه‌كه‌يت و مهزهندهيان نه‌كه‌يت‪ ،‬دڵنيابه له‌وه‌ى قاچ له‌سه‌ر‬ ‫لوغم داده‌نێت‪ .‬ئه‌و كاته‌ى مه‌يدانى لوغمهكان دهناسيتهوه‪ ،‬دواتريش ده‌توانيت به‌ناويدا تێپه‌ڕ‬ ‫بيت‪.‬‬ ‫* له باره‌ى شوێنه‌كه‌وه بزانه‪:‬‬ ‫زانياريى له سه‌ر ئه‌و شوێنه كۆبكه‌ره‌وه‪ .‬شوێنى شته‌كان دياريبكه‪ .‬شه‌قامه‌كان ئه‌مالو‬ ‫ئهوالى كه‌وتوونه‌ته كوێوه‪ .‬نه‌خشه‌يه‌كى باش ئاماده‌بكه‪ .‬دڵنيابه له‌وه‌ى ئه‌و شوێنه‌ى پێيدا‬ ‫ده‌ڕۆيت‪ ،‬هاتوچۆكردنى تێدا قه‌ده‌غه نه‌كراوه‪ .‬ئه‌گه‌ر بۆ چوونه ئه‌و شوێنه پێويستت به‬ ‫مۆڵه‌ت هه‌يه‪ ،‬پێشتر خۆتى بۆ ئاماده‌بكه‪.‬‬ ‫* مه‌ترسییه‌كان له‌به‌رچاو بگره‪:‬‬ ‫بير له‌و مهترسييانه بكه‌ره‌وه له‌وانه‌يه بێنه رێگه‌ت و خۆتى بۆ ئاماده‌بكه‪ .‬مه‌زه‌نده‌ى راده‌ى‬ ‫مه‌ترسييه‌كان بكه‪ ،‬بۆ دياريكردنى راده‌ى مهترسييهكانيش‪ ،‬ده‌بێت له‌پێشدا بزانيت ئه‌و‬ ‫مهترسييانه چين له بۆسه‌دان بۆت‪ .‬ئه‌و كاته‌ى بزانيت‪ ،‬مه‌ترسييه‌كانى پێشت چييه‪ ،‬باشتر‬ ‫ده‌توانيت خۆت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و هه‌ڵهاتن ئامادهبكهيت‪.‬‬ ‫*رێوشوێنى به‌رگرى بگره به‌ر‪:‬‬ ‫پاش هه‌ڵسه‌نگاندنى سه‌ره‌تايى‪ ،‬رێوشوێنه‌كانى به‌رگريى بگره‌به‌ر‪ .‬بۆ نموونه؛ گه‌ر به‬ ‫ئۆتۆمبيله‌كه‌ى خۆت دهچيت بۆ ئه‌و شوێنه‪ ،‬ئۆتۆمبيلهكهت به جۆرێك رابگره ناچار نه‌بيت‬ ‫بسوڕێيتهوه تاكو بهئاسانيى له شوێنى رووداوه‌كه دووربكهويتهوه‪.‬‬ ‫*ئاگات له چاره‌نووست بێت‪:‬‬ ‫‪9‬‬


‫پێشتر هێڵى په‌يوه‌نديى خۆت له‌گه‌ڵ ژوورى هه‌واڵدا رێكبخه‪ .‬ده‌بێت يه‌كێك هه‌بێت بزانێت‬ ‫تۆ له كوێيت و كه‌ى دهگهڕێيتهوه‪ .‬تا پێتده‌كرێت له‌سه‌ر شوێنه‌كه زانياريى بده به كه‌سانى‬ ‫ديكه‪ .‬ژماره ته‌له‌فۆنى ئه‌و كه‌سانه له‌گه‌ڵ خۆتدا هه‌ڵبگره كه پێويستن‪ .‬ده‌توانيت له جياتى‬ ‫ناوى راسته‌قينه‌ى كه‌سه‌كان‪ ،‬ناوى تر بنووسيت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ناسرێنه‌وه‪ .‬كه‌ره‌سته‌ى‬ ‫فرياكه‌وتنى خێرا له‌گه‌ڵ خۆتدا هه‌ڵگره‪ ،‬گه‌ر شارهزاييت له فرياكه‌وتنى سه‌ره‌تاييدا هه‌يه‪،‬‬ ‫يارمه‌تيى ئه‌وانه بده كه بريندار ده‌بن‪ .‬كامێراكه‌ت دابنێ و يارمه‌تيى برينداره‌كان بده و هيچ‬ ‫درێغيى مه‌كه له‌و كاره‪ .‬به‌وانه هه‌م يارمه‌تيى خۆت ده‌ده‌يت و هه‌ميش گيانى كه‌سانى ديكه‬ ‫رزگاردهكهيت‪ .‬با ژماره ته‌له‌فۆنى پهيامنێرهكانى ديكه پێبێت و له‌سه‌ر مه‌ترسييه‌كان قسه‌يان‬ ‫له‌گه‌ڵدا بكه‪ .‬به‌و كه‌سانه‌ى كه چاوه‌ڕێى گه‌ڕانه‌وه‌ى تۆن‪ ،‬بڵێ ئه‌گه‌ر ديار نه‌بوون‪ ،‬چى‬ ‫بكه‌ن‪ .‬پێش هه‌ر كه‌سێك بير له رزگاركردنى خۆت بكه‌ره‌وه‪ .‬پێشتر بڕيار له‌سه‌ر جلوبه‌رگ‬ ‫و ناسنامه‌و جانتاى پاره‌كه‌ت بده‪.‬‬ ‫*له باره‌ى ناسنامهكهتهوه‪:‬‬ ‫باشتروايه ناسنامه‌ى رۆژنامهوانييهكهت له گيرفاندا بێت‪ ،‬نه‌ك كرابێت به كراسه‌كه‌ته‌وه‪.‬‬ ‫ئه‌زموونه‌كان ئه‌وه‌يان ده‌رخستووه كاتێك پرسيارت لێده‌كه‌ن‪ ،‬لێره چى ده‌كه‌يت‪ ،‬باشتروايه‬ ‫بڵێيت رۆژنامهوانييت و ناسنامهكهتيان پێ پيشانبده‪ ،‬له حاڵه‌تێكى وادا باشتروايه‬ ‫به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ئارامبكهيتهوه‪ .‬بهنهرميى قسه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌يت و دواتر ناسنامهكهتى‬ ‫پيشانبدهيت‪.‬‬ ‫* هه‌ندێكجار ناسنامه‌كه دۆخه‌كه خراپترده‌كات‪ ،‬ئه‌ويش په‌يوه‌نديى به ئه‌زموونى خۆت و‬ ‫ئه‌و شوێنه‌وه هه‌يه كه تێيدايت‪.‬‬ ‫* سه‌ره‌ڕۆ مه‌به‪:‬‬ ‫ئه‌گه‌ر سه‌ره‌ڕۆ بيت‪ ،‬گيانى خه‌ڵكانى ديكه‌ش ده‌خه‌يته مهترسييهوه‪ ،‬مه‌رج نييه هه‌موو‬ ‫جارێك له ناو قوواڵيى رووداوه‌كه‌دا بيت‪ .‬وه‌ك چۆن مهرجيش نييه گه‌ر له ناو رووداوه‌كه‌دا‬ ‫بيت‪ ،‬هه‌واڵه‌كه‌ت باش ده‌بێت‪ ..‬دوو فيلمى دۆكيۆمێنتاريى ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن چۆن ئه‌و‬ ‫پهيامنێرهى كه له خۆپيشاندانێكى توندوتيژدايه ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا بووه له كاتى باڵوهپێكردنى‬ ‫خه‌ڵكه‌كه له‌اليه‌ن پۆليسه‌وه برينداردهبێت‪ ،‬كه‌چى ئه‌و پهيامنێرهى له سه‌ربانى بينايهكهوه به‬ ‫سهالمهتيى ده‌توانێت وێنه‌ى جوان و پڕماناو كاريگه‌رى خۆپيشاندانه‌كه بگرێت و گيانى‬ ‫خۆشى نه‌خاته مهترسييهوه‪.‬‬ ‫* ئاگادارى ده‌وروبه‌رى خۆت به‪:‬‬ ‫كاتێك هه‌واڵى خۆپيشاندانێك ئاماده ده‌كه‌يت‪ ،‬ده‌بێت ئاگادارى بينينهكانت بيت و هه‌وڵبده‌يت‬ ‫زانياريى له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ى ئه‌گه‌رى روودانيان هه‌يه كۆبكهيتهوه‪ .‬ئه‌گه‌ر هه‌ستت‬ ‫كرد توندوتيژييه‌كان زياتردهبن (بۆ نموونه؛ گازى فرمێسك‌ڕێژ به‌كارده‌هێنرێت و مۆلۆتۆف‬ ‫‪10‬‬


‫به‌ده‌سته‌كان دێنه مهيدانهوه) ده‌بێت پێشتر خۆت ئامادهبكهيت‪ .‬بۆ نموونه؛ مه‌ودايه‌ك له‬ ‫مه‌يدانى رووداوه‌كه دووربكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ر پۆليس ده‌ستيكرد به گرتنى خۆپيشانده‌ران‬ ‫تۆش تێكه‌ڵيان نه‌بيت‪.‬‬ ‫* به شێوه‌ى گروپ كاربكه‪:‬‬ ‫خاڵێكى گرنگ كه وايكردووه سه‌ربازه‌كان گيانى خۆيان زياتر له په‌يامنێران بپارێزن‪،‬‬ ‫ئه‌وه‌يه كه ئه‌وان به شێوه‌ى گروپ كارده‌كه‌ن‪ ،‬له كاتێكدا په‌يامنێران به شێوه‌ى تاك‬ ‫كارده‌كه‌ن‪ .‬كاتێك هه‌ست به مه‌ترسيى ده‌كه‌يت‪ ،‬به شێوه‌ى گروپ كاربكه‪ ،‬ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر‬ ‫ناچار بيت له‌گه‌ڵ په‌يامنێرێكى نه‌يارى خۆتدا كاربكهيت‪ .‬هانى پهيامنێرهكانى ديكه بده بۆ‬ ‫ئه‌وه‌ى په‌يوه‌نديى به ئێوه‌وه بكه‌ن‪ .‬هه‌وڵبده به چاوێكى پۆزه‌تيڤه‌وه ته‌ماشاى كارى گروپيى‬ ‫بكه‌يت‪ .‬له‌بيرت نه‌چێت كاتێك دۆخه‌كه مه‌ترسيداره‪ ،‬كۆنترۆڵت له‌ده‌ستنه‌چێت‪ .‬بۆ نموونه؛‬ ‫هه‌وڵمه‌ده به‌رامبه‌ره‌كه‌ت توڕهبكهيت‪ ،‬هه‌ميشه له‌پێشدا بيربكه‌ره‌وه‪.‬‬ ‫* یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كان بدۆزه‌ره‌وه‪:‬‬ ‫له خۆپيشاندان و شه‌ڕه‌كاندا ياريزانه سه‌ره‌كييه‌كان بدۆزه‌ره‌وه و بيانخهره ژێر‬ ‫چاودێرييه‌وه‪ .‬ئاگادارى ئه‌و ئاماژانه به كه ده‌يده‌ن به كه‌سه‌كانى ده‌وروبه‌ريان‪.‬‬ ‫* سوود له هه‌موو هه‌سته‌كانت وه‌ربگره‪:‬‬ ‫بينين‪ ،‬بيستن‪ ،‬بۆنكردن‪ ...‬بۆن بكه‪ .‬ئه‌گه‌ر له ده‌وروبه‌رتدا بۆنى به‌نزين دێت‪ ،‬واته؛‬ ‫ئه‌گه‌رى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر لهئارادايه‪ .‬ئه‌گه‌ر بينيت له‌و ده‌وروبه‌ره كه‌سێك به رافيعه‬ ‫خه‌ريكى باركردنى به‌رده يان له ئه‌مالو ئهوالدا كه‌ڵه‌كه به‌ردو خشت هه‌يه و له‌وه ده‌چێت‬ ‫به‌ردو خشته‌كان به‌رببنه‌وه و بكێشن به‌سه‌رى ئه‌م و ئه‌ودا‪ .‬له‌وانه‌يه چه‌ند الپهڕهى‬ ‫رۆژنامهيهك كه له‌ژێر جلهكانتهوهيه‪ ،‬له كاتى هێرشى پۆليسهكاندا ببێته هۆى‬ ‫رزگاربوونت‪.‬‬ ‫*بزانه پێويسته چى بكه‌يت‪:‬‬ ‫بزانه خه‌ريكى چييت رێگه مه‌ده كه‌سی ديكه له جياتى تۆ بڕياربدات و ره‌وانه‌ى ناو‬ ‫جه‌رگه‌ى مهترسييهكانت بكات‪ .‬له‌وانه‌يه سه‌رنووسه‌ر داوا له به‌رپرسى به‌شى نووسين‬ ‫بكات و بيه‌وێت تۆ كارێك ئهنجامبدهيت‪ .‬تۆ خۆت له شوێنهكهيت و مه‌ترسييه‌كان‬ ‫لهبهرچاوبگرهو بڕيار بده‪ .‬هه‌ميشه ئاگات له‌وه بێت و بزانه زانياريى چييت پێيه‪ .‬له‌وانه‌يه‬ ‫شتێكت پێبێت ببێته هۆى ئه‌وه‌ى وه‌ك ئاژاوهچييهك ته‌ماشات بكه‌ن‪ .‬بۆ نموونه؛ وێنه‌ى‬ ‫وتارخوێندنهوهى سه‌رۆكى ئاژاوهچييهكان‪ .‬يان وێنه‌يه‌كى خۆت له‌گه‌ڵ رابه‌رێكى‬ ‫ئاژاوهچييدا‪.‬‬ ‫چهنددد رێنماییددهك بددۆ ئددهو رۆژنامهنووسددانهى دهنێددردرێب بددۆ‬ ‫ئه‌نجامدانى كارێك‪:‬‬ ‫‪11‬‬


‫* ئه‌گه‌ر له شوێنێكى نوێ‌دا كارده‌كه‌يت‪ ،‬به‌دڵنياييه‌وه ده‌بێت لێكۆڵينه‌وه له‌سه‌ر دابونهريت و‬ ‫كولتوورى ئه‌و شوێنه بكه‌يت‪ .‬ته‌نانه‌ت له زێدى خۆتيشدا ده‌بێت وابكهيت‪.‬‬ ‫* ئه‌گه‌ر له شوێنێكدا كارده‌كه‌يت كه له‌وانه‌يه به هۆى ره‌نگى پێستت يان نه‌ته‌وه‌كه‌ت ياخود‬ ‫زمانه‌كه‌ته‌وه‪ ،‬گيانت بكه‌وێته مهترسييهوه‪ ،‬مه‌چۆ بۆ ئه‌و شوێنه‪.‬‬ ‫* ئه‌گه‌ر بڕيار وابوو بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ له واڵتێكى ديكه‌دا بمێنيته‌وه‪ ،‬هه‌وڵبده سه‌ره‌تاكانى‬ ‫زمانى ئه‌و واڵته فێربيت‪ .‬هه‌ندێكجار له‌وانه‌يه چه‌ند رستهيهك له مردن رزگارت بكات‪ .‬به‬ ‫النيكهمهوه فێرى ئه‌وه بيت به زمانى ئه‌و واڵته بڵێيت‪ :‬من رۆژنامه‌نووسم‪.‬‬ ‫* كاتێك له شوێنێكى نوێ كارده‌كه‌يت‪ ،‬په‌يوه‌نديى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانى ئه‌و شوێنه‌دا‬ ‫دروستبكه‪ .‬ئه‌وان رێگه‌چاره و هێڵه سوورهكانت پيشاندهدهن‪ .‬به‌و شێوه‌يه ده‌توانيت‬ ‫كۆنترۆڵى دۆخه‌كه بكه‌يت‪.‬‬ ‫* ئه‌گه‌ر له شوێنى مه‌ترسيدارى وه‌ك ناوچه جهنگاوييهكاندا كارده‌كه‌يت‪ ،‬باشتروايه‬ ‫تهماشايهكى رێككه‌وتنامه جيهانييه‌كانى وه‌ك رێكه‌وتنامه‌ى ژنێف بكه‌يت‪ .‬ئه‌وه به‌و مانايه‬ ‫نييه كاتێك باس له مافه‌كانى خۆت ده‌كه‌يت‪ ،‬كه‌واته رزگارت بووه‪ .‬جارى وا هه‌يه‬ ‫خسته‌ڕووى ئه‌و مافانه وا له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌كات‪ ،‬هه‌رچى بيه‌وێت پێتبكات و پێشتدهكات‪.‬‬ ‫هه‌رچه‌نده له‌وانه‌يه دواتر قورس به‌سه‌ريدا بشكێته‌وه‪.‬‬ ‫* خۆت ته‌ئمين بكه‪ ،‬هه‌م له كاتى نه‌خۆشيدا بۆتان به‌سووده و هه‌م له كاتى كوژرانيشتدا بۆ‬ ‫خزمه‌كانت له رووى داراييه‌وه سوودى ده‌بێت‪ .‬ئه‌گه‌ر له شوێنێكى نوێ‌دا كارده‌كه‌يت‪ ،‬ئاگات‬ ‫له‌و نه‌خۆشييانه بێت كه له‌وێدا هه‌ن‪.‬‬ ‫* ئه‌گه‌ر دهچيته شوێنێكى مه‌ترسيداره‌وه‪ ،‬هه‌وڵبده چاكه‌تێكى گوله نه‌بڕ بۆ خۆت‬ ‫پهيدابكهيت‪.‬‬ ‫* با له سه‌فه‌ردا پێاڵوهكهت نوێ بن و پێت نه‌گرێت و سووك و ساده و دژ به ئاو بێت‪.‬‬ ‫* له جياتى ئه‌وه‌ى جله‌كانت قورس و ئه‌ستوور بن‪ ،‬با ناسك و ته‌نك بن‪.‬‬ ‫* كاڵوێكى باشت پێويسته‪.‬‬ ‫* ئه‌گه‌ر دهچيته شوێنێك كه شه‌ڕى تێدايه‪ ،‬ئاگاداربه قهمسهڵهكهت له يونيفۆرمى اليهنێكى‬ ‫شه‌ڕه‌كه نه‌چێت‪.‬‬ ‫* با جله‌كانت زه‌ق نه‌بن‪ ،‬بۆ نموونه؛ ئه‌گه‌ر ره‌نگى جله‌كانت نارنجييه‪ ،‬له‌وانه‌يه قهرهوڵى‬ ‫يه‌كێك له اليهنهكانى شه‌ڕه‌كه له سه‌ر تۆ زومبكرێت‪.‬‬ ‫‪12‬‬


‫* له حاڵه‌تى شه‌ڕدا باشتروايه پارچه يان دهستهسڕێكى سپيت پێبێت‪ .‬ئه‌و پارچه سپييه‬ ‫ماناى تهسليمبوونه و ده‌توانێت گيانى تۆ له مردن رزگاربكات‪.‬‬ ‫* پاره‌كه‌ت له چه‌ند شوێنێكى جياجيا هه‌ڵگره‪ .‬هه‌ندێكجار له‌وانه‌يه بيانه‌وێت به‌زۆر‬ ‫پاره‌كه‌ت لێ‌بستێنن‪ ،‬با يه‌ك دوو گيرفانت به‌تاڵ بێت‪ ،‬له‌وانه‌يه وازت لێبهێنن‪ .‬خراپ نييه‬ ‫دوو جانتاى پاره‌ت پێبێت‪ .‬له يهكێكياندا بڕێك پاره‌ى كه‌م و ناسنامهيهكى كۆنى خۆت دابنێ‪.‬‬ ‫* له هه‌ندێك شوێن ئاوى پاكت ده‌ستناكه‌وێت‪ .‬ده‌توانيت له‌گه‌ڵ خۆتدا ئاوى پاك يان حه‌بى‬ ‫ئاوپاكهرهوه هه‌ڵبگريت‪.‬‬ ‫* زانيارييه پزيشكييهكانى خۆتت پێبێت‪ ،‬باشتره‪ .‬وه‌ك؛ جۆرى خوێن‪ ،‬ديابيتت هه‌يه يان نا‪،‬‬ ‫يان له به‌رامبه‌ر هه‌ندێك شت‌دا حهساسيهتت هه‌يه‪ .‬هه‌موو ئه‌وانه به‌كه‌ڵكتان دێت‪.‬‬ ‫* پاكوخاوێنى خۆت رابگره‪ ،‬با سابوونت پێبێت‪.‬‬ ‫* با هه‌ندێك چكلێتت پێبێت‪ .‬هه‌ندێكجار چكلێتى باش ده‌توانێت حاڵتان باشتربكات(‪.)11‬‬

‫‪13‬‬


‫سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان‪:‬‬ ‫‪.1‬عجيل‪ ،‬رافد‪ ،‬قرأة في كتاب (كيف تحقق النجاح في المجال اإلعالمي)‪،‬‬ ‫‪http://www.startimes.com/f.aspx?t=31728715‬‬ ‫‪.2‬له‌رابردوودا هه‌ندێك هه‌وڵى سه‌ره‌تايى له‌و باره‌يه‌وه دراوون‪.‬‬ ‫‪.3‬سايتى ره‌سمى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له ئێستادا له‌كاركه‌وتووه و بهستهرهكهى كارا نييه‪.‬‬ ‫‪.4‬مراسل عسكرى‪ ،‬ويكيبيديا‪http://ar.wikipedia.org/wiki :‬‬ ‫‪ .5‬تقية‪ ،‬مروان‪ ،‬اآلليات الوطنية والدولية لحماية الصحفيين‪ ،‬توێژينهوهيهكه به شێێوهى ‪doc‬‬ ‫له ئينته‌رنێت باڵوكراوهتهوه‪.‬‬ ‫‪.6‬مێێێوعينى ره‌زا‪ ،‬رۆژنامهنووسێێێان و جهنێێێگ‪ ،‬وهرگێڕانێێێى‪ ،‬مێێێادح ئهحمێێێهدى‪ ،‬سێێێهرچاوه‪:‬‬ ‫ماڵپێێهڕى رۆژنامێێهوانى‪ ،‬بابێێهتى ژمێێاره ‪ 1341‬كێێه رۆژى ‪21‬ى ئه‌يلول‪/‬سێێێپتێمبهرى ‪2014‬‬ ‫باڵوكراوهتێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێهوه‪ .‬بهسێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێتهرى بابهتهكێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێه‪:‬‬ ‫‪http://www.rozhnamawany.com/?p=1341‬‬ ‫‪ .7‬دوو رهگێێهز‪ ،‬يێێان چێێهكى دهروونيێێين و زيێێاتر لێێه سێێهردهمى شێێهڕدا اليهنێێه ناكۆكێێهكان‬ ‫په‌نايان بۆ ده‌به‌ن بۆ مه‌به‌ستى سياسى و گۆڕينى هاوكێشێهى شێهڕ بێه قێازانجى خۆيانێدا و لێه‬ ‫قۆناغى ديكه‌ى وه‌ك ئاشتى و ئاسايشيشێدا بێهكاردههێنرێن‪ .‬بڕوانێه‪ :‬فێهخرى‪ ،‬زينێ‪ ،،‬الحێرب‬ ‫النفسية‪ ..‬أهدافها‪ ..‬وأساليبها ‪ ..‬وكيفية مواجهتها‪ ،‬القيثارة‪،‬‬ ‫‪http://alqathra.com/show_news.php?id=1616‬‬ ‫‪ ..8‬بڕوانه موعينى‪ ،‬ره‌زا‪ ،‬هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێشوو‪.‬‬ ‫‪http://www.rozhnamawany.com/?p=1341‬‬ ‫‪.9‬موعينى‪ ،‬ره‌زا‪ ،‬هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێشوو‪.‬‬ ‫‪http://www.rozhnamawany.com/?p=1341‬‬ ‫‪.10‬رۆسێێتى‪ ،‬نێێهجات‪ ،‬بێێۆ روومێێاڵى جێێهنگ رۆژنامێێهنووس دهبێێێت چێێى بكێێات‪ ،‬سێێهرچاوه‪:‬‬ ‫ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌وانى‪ ،‬بابه‌تى ژماره ‪1326‬ى رۆژى ‪15‬ى سێپتێمبه‌رى ‪،2014‬‬ ‫‪http://www.rozhnamawany.com/?p=1326‬‬ ‫‪.11‬سێێاڵ ‪ ،‬مهجيێێد‪ ،‬بنێێهماكانى نووسێێينى هێێهواڵ لێێه رۆيتێێهرز‪ ،‬وهرگێێێڕان لێێه فارسێێييهوه‪،‬‬ ‫وێبالگى وه‌رگێڕ‪ .‬هه‌روه‌ها‪:‬‬ ‫*بڕوانێێه‪ :‬اسێێالم‪ ،‬سێێميج حێێاج‪ ،‬تێێدريبات المراسێێل الحربێێي قبێێل الێێاهاب للتغطيێێة مێێن منێێاطق‬ ‫النزاع‪ ،‬شبكة الصحفيين الدوليين‪https://ijnet.org/ar/blog/193287 ،‬‬ ‫*بڕوانه‪ :‬دور االعالم الحربي‪:‬‬ ‫‪http://www.moqatel.com/openshare/Behoth/Fenon‬‬‫‪Elam/Elamharby/sec19.doc_cvt.htm‬‬ ‫بۆ په‌يوه‌ندى‪:‬‬ ‫ئه‌رسه‌الن ره‌حمان‬ ‫ئيمه‌يڵ‪arsalan.rahman@yahoo.com :‬‬ ‫‪14‬‬


‫مۆبايل‪07503222763 :‬‬ ‫هه‌ولێر‬ ‫بهستتتتتتتتت هرى بابهتهكتتتتتتتتته لتتتتتتتتته ماڵپتتتتتتتتتهڕى رۆژنامتتتتتتتتتهوانى‪:‬‬ ‫‪http://www.rozhnamawany.com/?p=1763‬‬

‫‪15‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.