یەكێتی ..لەبەرامبەر پارتی بۆتە دوو كەرت
ل2
166
بروسک نووری شاوێس:
چی تێدایە با پارتیش ساڵێک ببێتە ئۆپۆزیسیۆن
ل5
باڵوکراوهیهکی ئازاده ،یهکێتی الوانی دیموکراتی کوردستان مانگی دوو جار دهری دهکات .سێشهممه 2012/11/13
كاروان عوسمان ،لە بەدواداچوونێكی رۆژنامەوانیدا هونەرمەند كاروان عوسمان لە تەموزی 1968لە گەڕەكی مەڵكەندی شاری سلێمانی لە دایك بووە ،قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی بێخود و قۆناغی ناوەندیشی لە ناوەندی ئازادی لە گەڕەكی برایم پاشا تەواو كردووە .لە تەمەنی 13ساڵیدا دەچێتە بەرێوەبەرایەتی چاالكیی قوتابخانەكان ،لە الی موزیكزانی ناسراوی كورد (ولیەم یوحەنا) دەست بە فێربوونی موزیك دەكات .لە تەمەنی 17ساڵیدا دەست بە فێربوونی ئامێری عود دەكات .ساڵی 1985هەوڵدەدات بچێتە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی، بەشی موزیك ،بەاڵم ئەو خەونەی نایەتەدی .ئەو لێژنەیەی كە هەڵسەنگاندنیان بۆ وەرگرتنی قوتابییان دەكرد كاروانیان وەرنەگرت ،سەرەڕای ئەو توانا و بەهرەی كە لە هونەردا هەیبوو .كاروان لەمبارەوە بە هاوڕێكانی وتووە «لە بەر ئەوەی ئیمزام بۆ بەعس نەكردووە وەرنەگیراوم» .بۆیە بە ناچاری دەچێتە پەیمانگەی كشتوكاڵی بەكرەجۆ.
ئەلف و بێی كوردی و ماستەر و دكتۆراكانی ئێستا
ل7
لەوەتای كورد لە هەرێمی كوردستان مافی خوێندن و قسەكردن بەزمانی دایك بۆ دابین بووە ،ئەلف و بێیەكەی مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵداریش لە پۆلی یەكەمی سەرەتایی كلیلی دەرگ��ای دەسپێكردنی قۆناغەكانی خوێندنە ،بێگومان پێشتر حوجرە و خانەقاكان بەو رێگا س��ادە و ساكارە فێركاریەی لەو سەردەمە هەبوو ،رۆڵێكی كاریگەریان بینی لە پێگەیاندنی خەڵكانێك كە دواتر بوونە رێنوێنیكاری كۆمەڵ ،بەاڵم كتێبەكەی ئەمین باڵدار رێگای بەزانستی بوونی خوێندنی فەراهەمكردو لەو كاتەوەش تا ئێستا وەزارەتی پەروەردە و لیژنەكانی سەرپەرشتی دانانی پڕۆگرام و خوێندن بۆیان نەكراوە تەجاوزی ئەو هەوڵە جوانەی ناوبراوبكەن.
ل8
محەمەد رەئوف: كورد لەبەر ئیهمالی زۆر شتی نەكرد
ل4