وه‌رگێڕان و ئاماده کردنی :شاخه‌وان عه‌زیزی
1
نامه‌ی( )1 ئه‌ی ئه‌ویندارانی جیهان ،ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵ به‌هارا له دایک بوون، خۆشه‌ویستی بکه‌ن .چۆنکوو هه‌موو شتێ ،سێبه‌ر ،بۆن و گۆرانی ،بۆ خۆشه‌ویستی بانگتان ئه که‌ن .تا ئه‌وده‌مه‌ی که
به یه‌کتر وه‌فادارن،
سوود له مه‌ستی خۆشه‌ویستی بهتینتان وه‌رگرن .چۆنکوو به‌هاری داهاتوو هیچ ئاسه‌وارێک له‌م ئه‌وینه گه‌رمه‌ی ئێوه نامێنێ .وێک که‌وتنی لقه داره ڕووتاوهکان و له یه‌ک دوورکه‌وتنه‌وه‌یان به هۆی شنه‌باوه، خۆڕاگرتر له‌و هێزه خۆشه‌ویستیه‌یه که گیانله‌به‌رانی دونیا ،خۆنه‌ویستانه ئه‌خاته ئامێزی یه‌کتر و دیسان له یه‌کیان هه ڵدهبڕێ. هاژه‌ی ڕووباره‌کان ،ئاوێته بوونی ئاو و ویشکایی ،پێ گه‌یشتنی گوڵه گه نمه کان ،ژیان و نه مان ،هه‌مووی شتێکه ده بێ ببێ .به‌اڵم بڕیاری خۆشه‌ویستی له هه‌مووی ئه‌مانه به‌هێزتر و خۆڕاگرتره.
2
نامه‌ی()2 ئه‌ی مانگ ،ئه‌و هه‌نگاوه خهماویانه چین که هه ڵیان دێنیه‌وه و ئاسمانیان پی ده‌پێوی؟ به ڕه‌نگ و ڕووی تێک چڕژاوت وا هێدی و له سه‌ره‌خۆ، خۆت ده‌بزێوی؟ چیت لێ قه‌وماوه؟ ئایا له‌وێ ،له‌و شوێنه به‌هه‌شتیه دا، خوای خۆشه‌ویستی تیره ڕاسته‌کانی خۆشه‌ویستی خۆی تاقی ده‌کاته‌وه؟ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و چاوانه‌ی که له کۆنه‌وه تێکه‌اڵوی ئه‌وینن بتوانن له سه‌ر ئه‌وین بدوێن ،ئه‌وکات تۆش ده‌توانی ئه‌وینداران هه‌ست پێ بکه‌ی؟من ئه‌و هه‌ست پی کردنهتم له سه‌رنجی تۆ و له که‌م لوتفی تۆدا خوێنده‌وه .خۆم وێنه‌ی تۆم دێته به‌رچاو و هه‌ست ده‌که‌م .ئێستا بۆ هاوده‌ردی ئه‌ی مانگ پێم بڵێ :ئایا له الی تۆ خۆشه‌ویستی هه‌میشه‌یی، مانا‌و مه‌فهومی جیا له دێوانه بوون ده‌به‌خشێ؟ ئایا له‌وێش جوانان و مانگ ڕووه‌کان ،وه‌کوو دڵ ئهستێنانی سه‌رزه‌وی له خۆ بایین؟ ئایا ئه‌وانیش
نه‌ماوی ئه‌وه‌ن که خۆشیان بوێن؟ ئایا به چاوێکی که‌م
ده‌ڕواننه ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌سته مالنی ئه‌وینن و پاکی به ناشکوری داده‌نێن ؟
3
نامه‌ی( )3 ئایا ده‌بێ کامه له په‌ریانی ئاسمانی له هه‌موو یان خۆشه‌ویست تر بێت؟ لێره‌دا له جیاتی که‌س په‌نجه بۆ که‌س درێژ ناکه‌م .به‌ڵکوو هه‌ر که‌سه خۆی و بیر و ڕای خۆی .به‌اڵم من زیاتر له هه‌موان هه‌ڵوه‌دا و نه‌ماوی ئه‌و کیژه دڵڕفێنه‌م که ئه‌ویش ئه‌مه ئاواتیه‌تی و ناوی ....یه .ئه‌وم زیاتر له هه‌موویان خۆش ئه‌وێ .چۆنکوو ئه‌و ،ئه‌وه‌ی که شیاوی خۆیه‌تی خوا پێی به‌خشیوه و ئه‌ویش چۆنی بوێت ئاوا خۆی ده‌نوێنێ .جاری وایه ئه‌و شا جوانه تاجه گوڵینه ده‌کاته سه‌ری و گۆچان به ده‌ست به ناو گوڵزاره‌کان دا ڕێگه ده‌بڕێ .تا چۆنیه‌تی هه‌ڵفڕین فێری په‌پوله‌کان بکات و
وه‌کوو مێش ههنگوینهش لێو ده‌خاته سه‌ر لێوی گوڵه‌کان تا له
شیلهکهیان تینوێتی خۆی بشکێنێ .جاری واشه به بسکی ئاڵۆز و ڕوانینی وردیه‌وه ،له‌شی ناسک و زه‌ریفی له حاستی ئه‌و با توندانه ڕاده‌گرێ که له به‌رزاییه‌کان هه‌ڵی ده‌کا .ئه‌وجار کراسێک به سپێتی خۆرهه‌اڵت و یان به تاریکی شه‌وه زه‌نگه‌کان ،ده‌کاته به‌ری و هه‌ر جاره و به شێوه‌یه‌ک له حاست خه‌ڵکی دونیا خۆی ده‌نوێنێ .سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئێمه‌ی خه‌لکی داماوی جیهان بووینه‌ته هاونشینی ئه‌و دولبه‌ره جوانه ،ئه‌و دۆسته وه‌فادار و هه‌میشه‌ییه ،ده‌بێ سپاسی خوا بکه‌یین.
4
نامه‌ی( )4 پاڵت وه داره‌که دابوو و تووند منت به سینگی خۆته‌وه فشار ده‌دا . مانگ هه‌موو شوینێکی ڕووناک کردبۆوه .شنه بایه‌کی فێنک خه‌رمانی بسکی تۆی هه‌ڵداویشت و بۆن و به‌رامه‌ی ئه‌و گواڵنهی که له ژێر پێت دا
پان ده‌بوونه‌وه ،به چوار ده‌وردا باڵ‌و ده‌کرده‌وه .من سه‌رم به
سینگته‌وه نابوو و هۆشم له دنیا بڕابوو .له‌و ده‌مه‌وه هه‌ر کاتێک مانگ هه‌ڵدێ و دونیا ڕووناک ده‌کاته‌وه ،ده‌که‌ومه‌وه بیری تۆ و کاره جوانه‌کانی تۆ .کاتێکیش ((شنه)) ده‌شت و دارستانه‌کان ده‌بڕێ و به سه‌ر گوڵه کێویه‌کان دا تێده‌په‌ڕی و به‌ره‌و الی من دێ و ئاوازی ده‌نگی خۆشی تۆم به گوێ ده‌گه‌یه‌نێ .داماو و خه‌مبار له ژێر داره‌که‌ی جاران داده‌نیشم و ده ئاسمان ڕاده‌مێنم .ده‌گه‌ڵ دونیا چۆ ده‌خه‌و ،وا هه‌ست ده‌که‌م که له شوێنی هه‌میشه‌یی خۆت دێی و به ده‌سته ناسکه‌کانت دهمالوێنی و وه‌کوو
پێشوو
له ئامێزم ده‌گری و به خۆته‌وه
ئهمنووسێنی .هه‌رچه‌ند که مانگ بێ وه‌فایی ده‌کات و جار جاره له شه‌وان دا ئاسمان جێ دێڵێ ،به‌اڵم مانگی وه‌فاداری من قه‌ت من له یاد ناکات .ئه‌وه له خۆشه‌ویستی تۆیه که لێدانی دڵم خێرا ده‌بێ و ڕووناکایی تۆیه
که
ڕێگای
تاریکی
ژیانم
بۆ
ڕووناک
ده‌کاته‌وه.
''دونیا‌م به تۆوه پێ خۆشه و به هه‌وای خۆشه‌ویستی تۆش باری قوڕسی ژیان هه‌ڵده‌گرم''.
5
نامه‌ی( )5 سوێند به چاوی دڵ بزوێنت ،به لێوی هه‌وه‌س هێنت ،به سوور و سپی دو چاوی پڕ له نازت ،به پژوێڵکی دڵی ئاشق تاوێنت ،به فرمێسکی گهاڵ گوڵی سه‌ر ڕووت ،به مژۆڵکت ،به برۆی که‌وانت ،به مووت ،به له‌ش و الری سپی وه‌کوو گهاڵ ناسکت ،به پێکه‌نینت ،به خه‌مت ،به ئاواتت ،به ئاوزی ده‌نگی دڵگرت ،به ڕووخسارت ڕووناکی ده‌ری دڵم ،به خۆری ڕووناکی به‌خشی کۆڕم ،به خۆرههاڵتی ڕووناکی ڕووت قه‌سه‌م ،به مه‌راقی دڵم که له ڕاده به‌ده‌ره ،سوێند به شه‌وانی بێ کۆتاییم ،به سۆزی گڕی هه‌ناسه‌م ،به فرمێسکی ئه‌وینداری خه‌مگین و خه‌مناک ،که له مژۆڵیهوه ده‌رژێته سه‌ر خاک ،به ئاواتت به سبه‌ی دڵ خۆشکه‌ر ،به ئه‌شکی ماته‌می ڕه‌نجی ڕابردووت ،به‌و خوێنانه‌ی که له ژێر پێی هه‌تاو ڕژانه سه‌ر خاکی سارد ،به‌و پیرانه‌ی که الوێتیان له ده‌ست داوه ،به‌و هاواره‌ی که له گه‌ڕوو دا خنکاوه ،به‌و فرمێسکه‌ی که له خه‌مت به سه‌ر ڕووم دا ده‌بارێ ،تۆم وه‌کوو به‌یانی بۆ ڕۆژی دواتر خۆش ده‌وێ.
6
نامه‌ی( )6 خۆشه‌ویستی پاک و بێ گه‌رد ده‌توانێ به‌خته‌وه‌رترین و دڵخۆشترین ژیان به‌دی بێنێ .چاره‌نووسی مرۆڤ ته‌نیا به خۆشه‌ویستی و ئه‌وینه‌وه گرێ دراوه ،خۆشه‌ویستیه‌ک که به فرمێسکی چاوه‌کان شۆرابێ ،هه‌میشه پاک و خاوێن ده‌مێنێته‌وه .ئه‌وین دڵۆپه شهونمێکه که له ئاسمانه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر خونچه‌ی دڵی مرۆڤ .خۆشه‌ویستی بریتیه له پێکه‌نینێ له گوڵزاری ڕوخسار ،فرمێسکێ له تاڤگه‌ی مژۆڵ ،بیرێک له ئاسمانی لێڵی کۆچ ،مرۆڤی ئه‌ویندار به ڕاده‌یه‌ک سه‌رمه‌ستی باده‌ی خۆشه‌ویستی یه که ته‌نانه‌ت شه‌پۆله به هێزه‌کانی ده‌ریا و ئاهه‌نگی به جۆش و خرۆشی تۆفانهکانیش ناتوانن ئه‌و مه‌ستی یه له وجودی ئه‌ویندار بسڕنه‌وه. سوێند به لێوت ،به که‌زیه‌ت ،به که‌وانی برۆت ،به خه‌ڵه‌تاندنی چاوه‌کانت ،به‌ناسکی لێوه‌کانت ،به سپێتی ده‌مت ،به جوانی ڕوخسار و ڕه‌نگت ،به دو وته‌ی شیاوت ،به دڵه‌وه خۆشم ده‌وێی. به ڕیزی کاروانان ،به سه‌ر قافڵه‌ی حوشتره وانان ،به بووکی ڕازاوه‌ی ئاسمانه‌کان ،به ده‌نگی شمشاڵ ژه‌ن ،به له جۆش بوونی باخچه وانان ،به خۆشی گوڵزاره‌کان ،به دڵه‌وه خۆشم ده‌وێی. به‌و خوایه‌ی که که‌س نه‌یدیوه ،به جوانی دو چاو ،به‌و خه‌مه‌ی که له تۆوه توشم بووه ،به شه‌وی ڕووناک ،له دڵه‌وه خۆشم ده‌وێی.
7
به جوانی ده‌روونی مرۆڤ ،به ژیانی گیاندار ،به هه‌موو جیهانیان ،به ده‌نگی هه‌وره تریشقه و تۆفان ،به شنه‌ی په‌یمان و وه‌فا ،به دڵه‌وه خۆشم ده‌وێی. به خوای گیان و ڕووحم ،به خوای ئاسمانه‌کان ،به ته‌واوی کاکێشانان ،به ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌کان ،به تێڕامانی پڕ مانات ،به هه‌نگاوی خاکی به‌رپێت ،به تارمایی ڕۆژهه‌اڵت ،به دڵەوه خۆشم ده‌وێی. به ڕووناکی خۆرهه‌اڵت ،به گوڵ و گیا و به ده‌شت و ده‌ر ،به بێ ده‌نگی ده‌ریای ''سوور'' به ده‌نگی توڕه‌ی شاری بابل ،به به‌هاری وه‌رزی ژیان، به لێوی سور و ئاودار ،به هاژه‌ی شه‌پۆلی ده‌ریا ،به گه‌وره‌یی کێوی قه‌ندیل ،به چیمه‌ن ،به ده‌شت ،به زه‌وی نزم و بڵیند ،به دڵه‌وه خۆشم ده‌وێی. به ته‌واوی خۆشه‌ویستی ژیان ،به هه‌موو هیوا و ئاواته‌کان ،به ته‌واوی خاکی جیهان ،به خوا ئه‌گه‌ر پێ بکه‌نم ،به خوا ئه‌گه‌ر بناڵم ،دوایین نیگام تۆی ،دوایین به‌هارم تۆی ،هه‌ر تۆی به‌هاری ته‌مه‌نم.
8
نامه‌ی( )7 ئه‌مه دوایین نامه‌یه که
له خوێنی دڵمه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه،
ئاواته‌کانی له ناو خۆیدا ڕه‌نگ داونه‌وه ،ئه‌م نامه‌یه بۆیه ده‌نووسم که دڵی وه‌ک به‌ردی تۆ به‌ڵکوو تۆزقاڵێک به‌زه‌یی تێ گه‌ڕێ و به‌ڵکوو به خوێندنه‌وه‌شی که مێک په‌یمان و وه‌فای لهمێژینهت بێته‌وه بیر .به‌ڵکوو وته فریودهرهکانت بێنه‌وه یاد که پێم وابوو له ناخی دڵ و گیانته‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه .ئایا ده‌زانی مه‌به‌ستم کامه قه‌ول و به ڵێنی له میژینهته؟ ئایا وه‌بیرت دێته‌وه که بێ ناوی تۆ ڕۆژم نه‌ده‌کرده شه و؟ ئه‌وه من
بووم که فریوی ئه‌و به ڵینه ئه‌ویندار فریوێنانهی تۆم
خوارد .ئه‌وه من بووم که وه‌کوو بووکه له شووشه به ده‌ستی تۆوه بووم و تۆش
دهتالواندمهوه .ئایا وه‌بیرت دێت که
داواکارت من بووم؟ هۆی گه‌رمی بازاڕت من بووم؟
9
یه‌که‌م که‌سی
نامه‌ی( )8 به داخه‌وه که تۆ شایانی ئه‌و هه‌سته نه‌بووی .داخ و مخابن بۆ وشه‌ی گراو و خۆشه‌ویست که قه‌ت به بااڵی تۆ نایه‌ته‌وه .تۆ خۆشه‌ویستی بێ وه‌فای .بێ وه‌فا تر له ڕووناکایی ڕۆژ .ئێستا من له سه‌ر گڵکۆی ئاواته‌کانم شه‌وان به ڕۆژ ده‌گه‌یه‌نم و بۆ بیره‌وه‌ری ئه‌و ڕۆژانه چه‌ند دڵۆپه ههنیسک ده‌بارێنم .به‌ڵکوو بۆ گریانی دڵم مۆمی ده‌روونی تۆش بگری و به‌م هه‌سته بێته جۆش و الی خۆت بڵێی ،ئهبێم چیم لێ ڕووی دابێ ؟
یاری له مێژینه‌ت ......
10
نامه‌ی( )9 ئه‌ی داخ له‌وه‌ی که توانای هه‌ڵگرتنی خۆشه‌ویستیتم نه‌بوو.تۆ وێنه‌ی گوڵێکی جوان و دڵڕفێن بووی وه‌کوو ڕه‌شه‌بای بێ وه‌فایی گه‌اڵی ئاواته‌کانی ژیانتم هه‌ڵوه‌راند .خۆشه‌ویستێکی وه‌فادار بووی ،به‌اڵم داخ ڕێزی تۆم نه‌گرت .له کوێی ئه‌ی خۆشه‌ویستی ئازیز تا به دوای پێ و شوێنی تۆدا فانۆسێ بگرمه ده‌ست و هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی ئه‌م جیهانه‌ت بۆ بگه‌رێم .وه‌ره‌وه ...وه‌ره‌وه من له هه‌ڵه دابووم .وه‌ره تا زۆر به گه‌رمی بتگرمه‌وه ئامێزم و فرمێسکی چاوه‌کانت بسڕم و غه‌می دڵت بڕوێنم .مخابن که ڕۆیشتی ،به‌اڵم ئه‌وه باش بزانه که تا هه‌تایه له کرده‌وه‌ی نابه‌جێی خۆم په‌شیمانم .خۆزگه به‌م ڕۆژانه که له په‌نا یه‌ک بوویین و چێژمان له تامی خۆشه‌ویستی وه‌رده‌گرت .به‌اڵم من ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیتم نه‌زانی و لێت دوور که‌وتمه‌وه .ئه‌گه‌ر بتزانیبایه تا چ ڕاده‌یه‌ک له کرده‌وه‌ی خۆم په‌شیمانم ،له تاوانه‌کانم ئهبوورای .به‌اڵم تاوانه‌کانی من بۆ لێبوردن نابن .دوای تۆ که مانای خۆشی و کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ریم زانی ،ئه‌و ده‌مه هه‌موو بوونێکم له ده‌ست چوو.
11
نامه‌ی( )11 نازه‌نینم ،ئاواتم بوو هه‌ر وه‌کوو چۆن من تۆم خۆش ئه‌وێت ،تۆش ئاوا خۆشت بوێم و دڵی به تاسه‌م به بزه‌ی شیرینی شادی و خۆشه‌ویستی ڕووناک بکه‌یته‌وه .دنیایه‌ک ئاواتم بوون .بهالم تۆ به جۆرێک ئاگرت له خه‌رمانی هیوا و ئاواته‌کانم به‌ردا که جگه له خۆڵه‌مێشه‌که‌ی هیچی تری لێ
نه‌مایه‌وه .ئێستاش
هه‌موو ده‌م به دڵێکی به‌سۆز و هه‌ستی
دڵ‌بزوێن الی خۆم ئه‌لێم ئه‌ی ئاواتی من ،له دڵی من له‌م وێرانه‌یه ماته‌م گرتووه بچۆ ده‌ر و له دڵێکی تردا جێگا بکه‌وه .ڕه‌نگه ئه‌وان دلخۆش بکه‌ی .جێم بێڵه ئیتر له‌م وێرانه‌یه‌دا جێگات نابێته‌وه.
12
نامه‌ی( )11 خیرهتم وه‌به‌ر خۆم نا و لێوه له‌رزۆکه‌کانم له ڕووخساری فریوده‌ری تۆ نزیک کرده‌وه .ئا له‌م ده‌مه‌دا تۆ زیاتر له فریشته‌ی به‌زه‌یی ده‌چووی. راستیه‌که‌ی مه‌گه‌ر له‌مه زیاتر که به ئاره‌زووی خۆت دڵه بچکۆڵهکهت نووسانده سینگی له‌رزۆکم .ئیتر جۆن ده‌تویست که به گه‌رمی ئه‌وینی پاکت باڵ نه‌گرم؟ ڕه‌نگه بڕوا نه‌که‌ی ئه‌و شیرنایهی که له مژینی ده‌م و لێوی تۆ هه‌ستم کرد و تۆ
ده‌تگوت لێوه‌کانم ئی تۆن و ماچت
نه‌ده‌کردم ،بۆ من شیرینیتر له‌و نوقڵه بوو که خستمه ناو ده‌مته‌وه .نا... ڕوو گرژ مه‌که و نێوچاوانت تێک مه‌نێ .تۆ باش ده‌زانی ڕوو گرژیت ژیانم تاریک ده‌کات و نێو چاوان تێک نانت ئالقه‌ی قوڕسایی خۆشه‌ویستیت له ملم قایمتر ده‌کات .به‌و پێیه ڕێگام بده بۆ یه‌که‌مین جار به دوور له گاڵته و بێ په‌رده ،به ئاسانی پێ له‌وه بنێم که نه ته‌نیا خۆشم ده‌وێی ،به‌لکوو ده‌تپه‌ره‌ستم به‌و جۆره که به‌نده‌کانی خوا ،خوای خۆیان ده‌په‌ره‌ستن.
13
نامه‌ی( )12 گوڵی زوو تۆراو و سیس بووم ساڵ‌و .گوڵی جوانم هه‌زار داخ که زوو سیس بووی .ئه‌ی گووڵی نازه‌نینم حه‌یف که بوویته هۆی ڕازانه‌وه‌ی بێستانێکی تر .گوڵه سوره‌که‌م بۆ دڵی منت ده‌سته مۆ نه‌کرد تا باخه‌وانی به ساڵدا چووی ده‌ورانت له په‌نا خۆت بگرێ؟ گوڵی له ده‌ست چووم داخ و خه‌فه‌ت مه‌خۆ دونیا دێت و ده‌روا .گوڵی وه‌فادارم دوای ئه‌مه خه‌می ڕۆژگار به ته‌نیا ئهچێژی و خه‌فه‌ت ئه‌خۆی .گوڵی من بووی به‌اڵم گیا که‌ڵه و ڕه‌شه بای وێرانکه‌ر له منیان ڕفاندی و به ده‌ست چاره‌نوسێکی نوێیان سپاردی .نازه‌نینم ،گوڵ خۆشه‌ویستی خاکه ،تۆ له سه‌ر له خۆبایی پی داگری و من گیرۆده‌ی خۆشه‌ویستیت .گوڵه نێرگزه‌که‌م ،ته‌نیا ئاواتم ئه‌وه‌یه له گه‌ڵ هه‌موو ناکۆکیه‌کان له بیرم که‌ی .به‌اڵم بیره‌وه‌ریه تاڵه‌کانی سه‌رده‌می به یه‌که‌وه بوونمان ڕاگره.
14
نامه‌ی( )13 جوانی بێ به‌ڵێن خوات له گه‌ڵ .خوات له گه‌ڵ ئه‌ی نازداره‌که‌م .ئه‌وینی تۆ بۆ هه‌میشه له ماڵی دلم وه‌ده‌ر ده‌نێم .ئاخ! خۆزگه پێت ئه‌زانی که تا چ ڕاده‌یه‌ک خۆشم ئه‌ویستی و هه‌ر له سه‌ر بناخه‌ی ئه‌م عیشق و ئه‌وینه پاکه چ جۆره پالنێکم بۆ ژیانی تۆ داده‌رشت و کۆشکی ئاوات و هیواکانم له سه‌ر قایم ده‌کرد .به‌اڵم تازه بۆم ده‌رده‌که‌وێ که نه ته‌نیا هه‌نگاوێکم له پێناو به‌خته‌وه‌ری خۆمدا هه‌لنه‌گرتووه به‌ڵکوو دڵڕه‌شی و ناپاکی تۆ سه‌دان هه‌نگاو به‌ره‌و دڵڕه‌شی و ناپاکی بردووم .تۆ کۆشکی هیوا و ئاواتهکانمت تێک ڕماند .ئێستا له ئه‌وینی تۆ بێزارم و له‌عنه‌ت له‌و که‌سه
ده‌که‌م که به‌هاری هیوا و ئاواته‌کانمی کرده پاییزی
نائومێدی و بێ هیوایی. خوات له گه‌ڵ......
15
نامه‌ی( )14 خۆشه‌ویستی دڵم ،زۆرم هه‌وڵ دا که خۆم له ده‌ستی ئه‌و بیر و فکره شیرینانه‌ی که
له ئاکامی دیتنی ڕووخساری جوانت تووشم
ببوون،
ده‌رباز بکه‌م .به‌اڵم ده‌بێ پێ له‌و ڕاستی یه بنێم که دڵم پڕاو پڕ له خۆشه‌ویستیته و خۆشم ده‌وێی .چۆنکوو نێرگزی چاوه کاڵه‌کانت .بسک و چاوه خومارهکانت ،سه‌رنجه به‌زه‌ییه‌کانت ،کاریگه‌ری قوڵتر له ئاوازی ڕووبار و مۆسیقاکه‌ی له سه‌ر من دانا و ژیانمی به خشڵی ئه‌وین ڕازانده‌وه و ئێستا
ئه‌ی سوڵتانی دڵم به ته‌واوی بوونمه‌وه خۆشم
ده‌وێی و ئه‌و گوله سوره‌ی که له منه‌وه پێت ده‌گا .نیشانه‌ی ئه‌وینه سوتێنهرهکهمه .ئه‌گه‌ر بێت و لیم وه‌رگری به‌خته‌وه‌رم ده‌که‌ی و ئه‌گه‌ر بیگێڕیه‌وه بۆ هه‌میشه ناهومێدم ده‌که‌ی. یاری له مێژینه‌ت ...
16
نامه‌ی( )15 ڕۆژان له دووریت چاوم له ڕێگاوه بڕیوه .ئه‌و خاکه‌ی که پێت لێ ده‌نا، بژوێڵکهکانم ده‌یسڕنه‌وه .ئه‌شکی دووری وه‌کوو ئاو ئه‌و شوێنه‌ی پێیدا چووییت ده‌رازێنێته‌وه .ئه‌و لێوانه‌ی که زۆر جار له ناچاریان ماچت ده‌کردن ،ئێستا سینگی خۆڵه‌مێشینی ئه‌و خاکه ماچ ده‌که‌ن که پێت لێ ده‌نا .له ناو گوڵستانی دۆستان بۆنت ده‌که‌م .به‌اڵم بۆنی تۆم بۆ نایه .ئه‌و ده‌سته‌ی که ده‌نێو ده‌ستی تۆدا ده‌گوشرا و نیشانه‌ی وه‌فا و خۆشه‌ویستیت بوو بۆ من ،ئێستا خستوومه‌ته ژێر چه‌ناگه و بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه .ئیتر من توانای دووریتم نه‌ماوه .وه‌ره ..وه‌ره ...وه‌ره وه‌کوو جاران ببینه‌وه هاو هێالنه و تۆ له هه‌موو که‌س زیاتر ده‌تزانی که جیا له تۆ هیوام به که‌س نه‌بوو. به نه‌عله‌ت بی زه‌مانه ....نه‌ماوی تۆ....
17
نامه‌ی( )16 ئایا ئه‌و ده‌مه‌ی که خۆر ئاوا ده‌بێ ،جگه له منی ئه‌ویندار که‌سێکی دیکه چاو له ڕێگاته؟ ئایا که‌سێک هه‌یه که شه و ڕۆژ وه‌کوو من ،به یادی تۆ به یادی جوانیت به یادی ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌کانت ،به یادی بیره‌وه‌ریه‌کانت ،به یادی پاکیت به سه‌ر به‌رێ و ته‌نیا شاهیدیشی ئاسمانی هه‌ر بیره‌وه‌ری و ئه‌و ده‌سڕه بێ که زۆر جار له ڕه‌نج و ئازاری دووریت به دڵۆپه‌ی فرمێسکه‌کانی ته‌ڕ بووبێ و دیسان ویشک بووبێته‌وه .دوور که‌وتووه‌که‌م ،داخ که دین و ئایینم ئه‌و هێزی درکاندنهم پێ نادا که بڵێم ده‌تپه‌ره‌ستم .به‌اڵم ئه‌گه‌ر په‌ره‌ستن به گوناح نهژمێردرابا ،یه‌که‌م که‌س که تۆی پهرهستبا من بووم و به‌ر له هه‌موو که‌س له حاستت کرنۆسم ده‌برد. ڕۆژ ڕه‌شه‌که‌ت ...
18
نامه‌ی( )17 دڵۆپێک ،دو دڵۆپه و چه‌ندین دڵۆپه فرمێسک بۆ تۆ
که
ئه‌مشه‌و
قه‌ڵه‌مم گرتۆته ده‌ست ،له تاڤگه‌ی چاوه‌کانم ده‌رژێن .به‌م تکانهیان ناڵه‌ی جیایی ده‌چڕن .هه‌ر دڵۆپه فرمێسکێک له گه‌ل دڵۆپێکی تر تێکه‌ڵ ده‌بێ و غه‌زه‌ڵی
ماڵ ئاوایی من و تۆ لێ ده‌دا .ئه‌مشه‌و دیده‌کانم
وه‌کوو ئه‌سیرێکی زیندانی ئاگاداری ته‌واوی نهێنیهکانمه و هۆی په‌رێشانیم
به ته‌واوی وه‌کوو لێزانێکی تایبه‌ت ده‌زانێ که
ئه‌مشه‌و
شه‌وی ماڵ ئاواییمانه و گریان ده‌رده‌کان ده‌رمان ناکا و ڕه‌نگی جیایی ناسڕێته‌وه .به‌اڵم بۆ کورت خایه‌ن به بیره‌وه‌ریه‌کانم سه‌رمه‌ست ده‌کا. به‌اڵم ئه‌م فرمێسکه به سه‌ر ڕووخساری زهردمهوه ،ئاوازی ماڵ ئاوایی ده‌ڵێته‌وه و له تۆ که سه‌رده‌مێک خۆشم ویستی بۆ هه‌تا هه‌تایه مال ئاوایی ده‌کات .بۆ تۆ و له پێناوی تۆدا ده‌نووسم .بۆ که‌سێک ده‌نووسم که به هێزی ئه‌وینی خۆی له دنیای تاریکی ناهومێدی و له به‌ندی ئه‌ساره‌ت ده‌ری بردووم و هێناومیهوه جیهانی جوانی خۆشیه‌کانی دونیا. خۆزگه ده‌مردم .به ئه‌وینی مردوو و به ئاواتی پووچه‌وه ئیتر چاوه‌ڕوانی چ شتێکدا دانیشتووم. ماڵ ئاوا .....
19
له
20