1
سەرەتایەکی کورت وەک پێشەکی خوێنەرانی ئازیز ئەو کتێبەی لە بەر دەستان دایە پێک هاتووە لە دو بەش. بەشی یەکەم کۆمەڵێک چیرۆکی وەرگێڕدراو لە زمانی فارسیەوە لە خۆ دەگرێ ،کە هەر کامەیان لە سەرچاوەی جیاوازەوە وەرگێڕدراوە .هەر یەک لەم چیرۆکانە لە سااڵنی کۆتایی نەوەدەکان و سەرەتای دو هەزار ،لە گۆڤار و باڵوکراوەکانی باشووری کوردستان چاپ و باڵو کراونەتەوە .لێرەدا بە پێویستم زانی کە هەموویان لە چوارچێوەیەک دا بخەمە بەر دیدی ئێوەی ئازیز .دیارە چیرۆکەکان هەموویان زیاتر لە دەیەیەکە کە وەرگێڕدراونەوە .لێرەدا تەنیا هەوڵم داوە لە بواری هەڵەی نوویسینەوە دەستکاریان بکەم و لە گۆڕانکاری دیکە خۆم پاراستووە .بۆیە ئاساییە کە ڕەخنەشیان لە بواری داڕشتنەوە لە سەر بێت و بە تەواوی بە دڵی دۆستان نەبێت .بەاڵم بە هەر حاڵ ویستوومە نووسراوەی ئەوکات بێ دەستکاری و گۆڕانکاری بەرچاو ،بکەوێتە بەر سەرنجی ئێوە و ببێتە هۆی بەراوردێک لە نێوان نووسراوەی ئەو دەم و نووسراوەی ئێستای خۆم و خاڵە الواز و بە هێزەکان دەست نیشان بکرێن و لە بەرهەمی تازەتر دا لە بەر چاو بگیرێن .بەشی دوهەم پێک هاتووە لە کۆمەڵێک شێعری وەرگێڕدراو .کە ئەوانیش هەر لە سەردەمی چیرۆکەکان دا وەرگێڕدراون و باڵو کراونەوە جگە لە یەک دو دانە شێعر نەبێ .هیوادارم کە سەرجەمی ئەو بەرهەمە بە دڵی ئێوە خوێنەرانی هێژا بێت. شاخەوان عەزیزی سویس /لۆزان مانگی فێوریەی 2102
2
دەستەوەستانم -------------------------------------------------------------------------نووسینی :راشین مختاری وەرگێرانی لە فارسیەوە :شاخەوان عەزیزی سەرچاوە ( :اطالعات هفتگی )
دەنگی بانگ دەبیسترا و وردە وردە دادگا تەنکەی دەکرد .چوومە الی دەرگای چوونە دەرەوە .ڕۆژێکی سەیر بوو .کەس تاقەتی قسە کردنی نەبوو. سەرم لە هەموو بەشە کان دابوو ،بەاڵم سوژەیەکی گونجاوم دەست نەکەوتبوو .لەو دەمەدا ئافرەتێکی گەنج هاتە ژوورەوە .پاسەوانانی هێزی ئینتیزامی پێیان ڕاگەیاند کە کاتی ئیش کردن بە سەر چووە و پێویستە ڕۆژێکی دیکە سەر بداتەوە .ئافرەتەکە بە سەرسوڕمانەوە سەیری دەورو بەری کرد و وتی ":یانی دەبێ ڕۆژێکی دیکەش بێمەوە؟"
بە سەر و ڕوویەکی ناقایلەوە گەڕایەوە .بانگم کرد و دوای ئەوەی کە خۆم پێی ناساند ،هۆی سەردانی بۆ دادگام لێ پرسی .ئەو خۆشحاڵی زۆری بۆ قسە و باس لە گەڵم نیشان دا .گۆڕەپانی (وەنەک) بە تەواوی قەرەباڵغ بوو و شوێنێکی گونجاو بۆ باس کردن دەست نەدەکەوت .داوای لێ کردم کە لە گەڵی دا بچم بۆ یەکێک لەو کۆاڵنانە کە سەیارەکەی لێ ڕاگرتبوو .بۆ ئەوەی لەوێ باسەکەمان دەست پێ بکەیین .لە گەڵیدا چوومە ناو سەیارەکە و دانیشتین و دەستی بە قسە کرد ":پێتان وایە تەمەنم چەند ساڵە ؟ " 3
لە سەر و ڕوودا تەواو جوانی دەنواند .جوانتر لەوە کە خۆی پێی وابوو. سۆبەی ناو سەیارەکەی پێ کرد .پێی خۆش بوو لە هەموو شتێ بدوێ .لە قۆناغی منداڵی ،قۆناغی چوونە قوتابخانە و قۆناغی گەنجێتی ...
"تەمەنم لە دە سال تێنەپەڕیبوو کە دایک و باوکم لە یەک جیابوونەوە .ناکۆکی زۆر گرژیان لە نێوان دابوو .باوکم پیاوێکی تووڕە و تۆسن بوو .دایکیشم جێگای ڕێزی ناو بنەماڵەیەکی ناو بەدەرەوەی شاری تاران بوو .ژیانی هاوبەشیان تەنیا یازدە ساڵی خایاند .لەو ماوەیەشدا من و دایکم زۆربەی کات جیا لە باوکم دەژیایین .هەر بۆیە لە یەک جیابوونەوەیان زۆر کاریگەری لە سەر من دانەنا .زۆر باش دەمتوانی لە مانای جیایی تێ بگەم .النی کەمی ئەو قازانجەی کە لە یەک جیابوونەوەی ئەوان دا کردم ،ئەوە بوو کە ئیتر شاهیدی شەڕ و هەرایان نەبووم .لەو دەمە بە دواوە هیچ ئاگایەکم لە باوکم نەما .هەڵبەتا لە سەرەتاکاندا مانگی جارێک سەری لێ هەڵدێنام .ئەم سەردانانە وردە وردە کەم و کەمتر بوونەوە .تا وای لێهات کە گۆیا منی لە بیر چۆتەوە .بیستبووم کە ژنی هێناوەتەوە .دایکیشم هەر ئەو سالی شووی بە پیاوێک کردەوە کە خاوەنی دو کچ بوو .ئەم شوو کردنەوەی دوهەمی دایکم تا ڕادەیەک سەرکەوتووتر بوو .زڕ باوکم پیاوێکی زۆر هێدی و لە سەرەخۆ بوو و لەم بە یەک گەیشتنەیان بە تەواوی ڕازی بووم .ئێستا ئیتر ببوومە خاوەنی دو خوشک .دو هاوڕێ و هاودەنگ کە تەنانەت ئازارەکانی دەروونیشمان وەکوو یەک بوون .ئەو ڕۆژگارە باش بە سەرچوو و من لەو هەل و مەرجەدا گەورە بووم .کاتێ تەمەنم گەیشتە حەڤدە هەژدە سالی، بڕیاری شوو کردنم دا .دایکم دژایەتی دەکردم .پوور و خاڵەکانم هەر لە 4
گەڵم خەریک بوون تاکوو لەم بڕیارە پاشگەزم بکەنەوە .بەالم سەرکەوتوو نەبوون و بەم جۆرە واڵمی ڕازی بوونم بە یەکەم داخوازم دایەوە .دایکم لەوە دڵنیا کردەوە کە پاش شوو کردنم درێژە بە خوێندن بدەم و دیپلۆم وەرگرم .هەموو پێداویستیەکانی زەماوەندم ئامادە کرد .کڕینی سفرەی پەیمان بەستن ،جل و بەرگی بووکێنی و ...
بە کوورتی هەموو شتێک ئامادە کرابوو .لە دەمێکدا کە لەوپەڕی خۆشی و شادی دا بووم و دایک و باپیرم خەریکی کار و باری دیکە بوون ،شتێک کە تا ئەو دەمە بیرم لێ نەکردبۆوە ئەوە بوو کە بۆ شوو کردنم قایل بوونی باوکم پێویست بوو .باوکم ئەو دەمە شوێنی ئیش کردنی گۆڕیبوو و بە قسەی ناسیاوانی چۆبوو شار .دوای زۆر هات و چۆ کردن بەم ال و ئەو الدا، سەرەنجام دۆزیانەوە .ئێستا ئیتر پیاوێکی وەنێو کەوتوو و بە تەمەن دیار بوو ئەو بەلێنی ئەوەی دا کە حەتمەن سەردانی تاران دەکا و ئیزنی مارە بڕینی من دەدا .هەموو شتێ بە باشی دەچۆ پێش و دایکیشم بە دڵخۆشیەوە لە سەفەر گەڕایەوە .ئەو ڕۆژە کە باوکم هاتە تاران تەنانەت ڕۆژی زەماوەندەکەشمان دیاری کردبوو .ئەمە یەکەم جار بوو کە دوای چەندین ساڵ باوکم دەدی .هەستم بە هیچ شتێکی تایبەتی نەدەکرد .تەنیا لە گەڵ دایکم مۆن بوو .یەکەم قسە و باسمان لە یەکەم چاوپێ کەوتن دا چەند پرسیارێک بوو لە سەر ئەو کەسە کە دەمویست شووی پێ بکەم .لە ڕووخساری ڕا دیار بوو کە زۆر کەیفی بە باس و لێ دوانەکانی من نەدەهات .دوای ئەوە ڕۆیشت و تا چەندین ڕۆژ نەهاتەوە سەردانمان .تەنیا حەوتوویەک بۆ ڕۆژی زەماوەندەکە مابوو کە دیسان هاتەوە سەردانم .بێ پێچ و پەنا و بە ڕاشکاوی پێی وتم کە " :ئەم کوڕە بە هیچ جۆرێ شایانی تۆ نی یە .کوڕێکی سەرسەری 5
و هیچ و پووچە .نازانم چۆن دایک و باوکت ڕازی بوون کە بتدەن بەو کووڕە .من بەم کارە ڕازی نابم" . ئەمە یەکەم قسە و دوایین قسەی بوو .بەرلەوەی ماوەی قسە کردنم پێ بدا، هەستا ڕۆیی .هەموو شتێ تێک چۆوە .گریان و فرمێسک هەلوەراندن ببوو بە پیشەم .دایکم لە گەڵ یەکێک لە خالەکانم چوون بە دوای باوکم دا تاکوو لە گەلی باس بکەن .بەاڵم بێ فایدە بوو .ئەو قسەیەکی کردبوو و ئیتر لێی پاشگەز نەدەبۆوە بە کووڕتی عەرزت بکەم بە ئابڕوو چوونێکی تەواوە وە، زەماوەندەکەمان تێک دایەوە .ئەمە یەکەم جار بوو کە هەستم دەکرد لە باوکم بێزارم .هەموو ئاوات و هیواکانم بە ناکامی دەدی .دایکم هەستی بە ئابڕوو چوون و سەرشۆڕی دەکرد و زڕ باوکیشم بەردەوام هەر پرتە و بۆلەی بوو .ئەگەر چی ئەم ڕووداوە زوو لە بیر کرا ،بەاڵم بۆ هەمیشە لە بیر و هۆشی مندا مایەوە .ئیتر تاقەتی دەرس خوێندنم نەمابوو .لە ماڵەوە مامەوە و خۆم زیندانی کرد .چەندین سال بە سەر ئەم ڕووداوەدا تێپەڕی تاکوو ڕۆژێک 'مەسعود' هاتە خوازبێنیم .کوڕێکی زۆر باش و نەجیب بوو. جێگای خۆی لە ناو دڵی هەموو کەس دا دەکردەوە لە گەل دایکێکی پیر دەژیا و باوکی چەندین سال بوو کۆچی دوایی کردبوو .پاشەبەرەی بنەمالە بوو .لە باری کار و پیشەوە لە وەزعێکی لەبار دابوو .بە ڕواڵەت هەموو شتێ لەوپەڕی باشی دابوو و تەنیا شتێ کە بۆ ئێمە ببو بە پرسیار ئەوە بوو کە کەس نەبوو ناسێنەری مەسعود بێ .کەس ئێمەی بە یەکتر نەناساندبوو ئەو تەنیا جارێک چۆبۆ الی زڕباوکەکەم و داوای کردبووم .تا ڕادەیەک سەیر دەچوو .چۆنکوو ئەو قەت نەیدیبووم .دیارە زۆر هۆ و هۆکاری دێنایەوە .بۆ وێنە دەیگوت کە ڕۆژیک لە شەقام دا چاوی پێم کەوتووە و پێ و شوێنی هەلگرتووم .بێ ئەوەی هەست پێ بکەم ناوو نیشانی مالمانی دۆزیوەتەوە .بەاڵم لە دوایی دا 6
بۆم دەرکەوت کە ئەمانە هەمووی هەلبەستراون .چۆنکوو لە ڕۆژی خوازبێنی دا جارێک لە گەل خوشکەکانم دا لێی گۆڕابووم.هەرچۆنێ بوو ئەم مەسەلە وردە وردە ،دوای ئەوەی کە وەزعی باش و لەباری ئەومان بۆ دەرکەوت لە بیر چۆوە .دایکم ئەم جارەیان بەر لەوەی قەول و بەڵێنی بدات ،داوای لە مەسعود کرد کە خۆی بچێتە الی باوکم و داوام بکات و قەناعەتی پێ بێنێ. مەسعود زۆر پێی باش بوو و بۆ سەفەرەکە وەڕێ کەوت .زۆری پێ نەچوو کە گەڕایەوە تاران و وتی کە باوکت ڕازی بووە و هەر لەوێ ڕۆژی زەماوەندەکەشی دیاری کردووە .تۆزێک سەیر دەهاتە بەرچاو .هەمیشە بیرم لەوە دەکردەوە کە چۆنە باوکی کەللە ڕەقی من وا بە سووک و هاسانی و بێ هیچ چەشنە لێکۆڵینەوەیەک ڕازی بوونی خۆی دەربڕیوە.؟! هەرچۆنێ بوو بەم زەماوەندە ڕازی بوو .سەرت نەیەشێنم مەراسمی زەماوەندەکەمان پێک هێنا .ئەو رۆژەی کە مارە دەکرام باوکم هاتە تاران و لە سەر و سیمایەوە دیار بوو کە بەم زەماوەندە ڕازی یە .ئەو بە جۆرێک لە گەل مەسعود دەجواڵوە کە وەکو و بڵێی چەندین سالە یەکتر دەناسن .هەرچەند ماوەیەک بوو باوکم وەکوو ڕێگا پێدەری زەماوەند سەیر دەکرد و هیچ هەستیکی دئکەم لە بەرابەری دا نەبوو .بەاڵم هەرچۆنێ بوو بەوە دلخۆش بووم کە ئەمجارەیان وەکوو جاری پێشوو گیر و گرفتێک نەهاتە پێش و زۆر بە ئاسانی توانیمان مەراسمی زەماوەندێکی زۆر خۆش بەڕێوە بەرین .ژیانی هاوسەرێتیمان بە کەل و پەل و پێداویستی تەواوە وە دەست پێ کرد. مەسعود لە باکووری شاردا خانوویەکی بە کری گرت و سەیارەیەکی خاوێنیشی خستە ژێر پێی منەوە .ژیانی ئێمە تا ڕادەیەک لە ئەفسانە و خەیاڵ دەچوو .مەسعود لە ڕۆژانی سەرەتاییدا بەردەوام خۆشەویستی خۆی دەنواند و هەولی ئەوە بوو کە وەکوو هاوسەرێکی دلسۆز و باش خۆی پێشان بدات. 7
هەرچی داوام بکردایە بۆی جێ بەجێ دەکردم .بە شێوەیەک کە هاتبوومە سەر ئەو بڕوایە کامەرانی هەر ئەمەیە و تا کۆتایی ژیان هەر کامەران دەمێنمەوە .ڕۆژگار هەر وا تێپەر دەبوو .ماوەی سالێک لە ژیانی هاوبەشمان ڕا بردبوو ،کە زگ پڕ بووم .بۆ یەکەم جار بوو کە تووڕەییم لە سەر و ڕووی مەسعود بەدی کرد .بە پێچەوانەی بۆچوونی من بەم هەوالە زۆر دلخۆش نەبوو و داوای لێ کردم کە هەر لە مانگەکانی سەرەتاییدا بیفەوتێنم .بەاڵم من هەستێکی تایبەتیم سەبارەت بەو منداڵە هەبوو .دلخۆشی و کامەرانیم تەنیا لە شتیک کەمی بوو ئەویش دەنگی پێکەنینی منداڵێکی بچووک کە لە ماڵەکەم دا دەنگ بداتەوە .دەمە قاڵیەکان لێرەوە دەستیان پێ کرد .مەسعود دەیگوت؛" هەرچی دەتەوێ بۆتی دەکەم بەاڵم ئەم منداڵەم ناوێ " .بیانووەکەی ئەوە بوو کە بۆ بوونمان بە خاوەنی منداڵ هێستا زووە .ئەوە لە سەر پێدا گرتن و سوور بوونی من بوو کە ناچار بوو بوونی منداڵ قەبوڵ بکات.
ماوەیەکی زۆر بوو کە مەسعود داوای لێ دەکردم بۆ ئەوەی کە پێوەندیەکی باشتر لە گەڵ باوکم پێک بێنم .چۆنکوو پێی وابوو کە دەبێ ئاشتی و خۆشەویستی لە نێوان باوک و کچ دا هەبێ .بەالم من بەمە ڕازی نەبووم. چۆنکوو قەت ئەو وەکوو باوکێک لە گەڵ من نەجوواڵوە و هیچ هەستێکم لە حاستی دا نەبوو .دوای ئەوەی کە کچەکەم چاوی بە ژیان هەڵێنا ،هەوڵی شووەکەم بۆ ئاشت کردنەوەی باوکم لە گەڵ مندا زۆر زیاتر بوو .تا وای لی هات لە سەر داوا و سوربوونی ئەو ڕازی بووم بچمە شار و باوکم ببینم .لە کاتێکی زۆر نالەباردا گەیشتمە ئەوێ .باوکم زۆر نەخۆش بوو و هیوای لێ بڕابوو .بە دیتنم زۆر دڵخۆش بوو .بە ڕادەیەک کە داوای لێ کردم ماوەیەک لە الی بمێنمەوە .ئەگەر چی زۆر حەزم نەدەکرد ،بەاڵم کاتێک کە باوکم بەم 8
جۆرە دیت بڕیارم دا بمێنمەوە .لە ماوەی یەک مانگ مانەوەم لە وێ دا بوو کە زۆر شتم بۆ دەرکەوت .باوکم خاوەنی سەروەت و سامانێکی زۆر بوو .لە پێک هێنانەوەی ژ یانی هاوسەرێتی دوهەمی دا ببوو بە خاوەنی دو مندال کە هیچ کامیان لە باری بەدەنیەوە تەواو نەبوون و لە دوا کەوتوویی دا بوون. ڕێگا بدە کە بە ڕاشکاوی و بێ پەردە هەموو شتێکتان بۆ ڕوون بکەمەوە .بەڵێ من میراتگری تەواوی ئەو سەروەت و سامانە بووم و مەسعودیش ئەمەی دەزا نی .چۆنکوو بەر لەوەی لە گەل من ژیانی هاوسەرێتی پێک بێنێ ،لە کارگەی باوکم دا خەریکی کار کردن بوو و ئاگاداری هەموو نهێنیەکان بوو. هەر بۆیە هاتبۆ تاران بۆ خوازبێنی من. ڕۆژگارێکی سەیرە .کەسێک تەنیا بۆ ئەوەی ببێ بە خاوەنی پارە ،گاڵتە بە چارەنووسی کچێک دەکات تاکوو ڕێگا بۆ دەوڵەمەند بوونی بکاتەوە. بە داخەوە باوکم کۆچی دوایی کرد و تەواوی بۆچوونەکانی مەسعود وەڕاست گەڕان .سەروەتێکی زۆر بە من بڕا .هەر لێرەوە بوو کە ناکۆکی و ئالۆزیەکان دەستیان پی کرد .مەسعود لە کارگەی باوکم دا مایەوە و بەرپرسایەتی بەرێوە بەریەکەی وە ئەستۆ گرت .ئیتر منی لە بیر کردبوو .بە ماوەیەکی زۆر ،تەنیا جارێک دەهاتە سەردانی کچەکەی .لە ماوەی سالێکدا تەنیا ئیش و کاری ببو بە پێڕا گەیشتن بە سەروەت و سامانی باوکم .ئەوجار بە تەواوی ڕووخساری ئەوم بۆ دەرکەوتبوو .پیاوێکی بە فێڵ و تەڵەکە باز بوو .پەنای بۆ هەر فڕو فێڵێک برد تاکوو زڕدایکم قەناعەت پێ بێنێ کە ببێتە پارێزەریان و بە سەر سەروەت و سامانیشیان ڕا بگات .ئەم کارانە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچوون کە من بە هیچ جۆرێ پێی ڕازی نەبووم .بەاڵم مەسعود گوێی نەدەدایە هیچ داوایەکی من .تەنانەت کاری ئێمە گەیشتە لێکدان و پێکدادان .تا 9
وای لێهات بڕیارم دا تەواوی کەل و پەلەکان بفرۆشم و هیچ پارەیەک نەدەم بە مەسعود .کاتێ بەو بەرنامەی منی زانی شەڕ و هەراکان چەند قات ڕوویان لە زیاد بوون کرد .بەاڵم من بڕیاری خۆم دابوو .کارگەکەم فرۆشت و قوتابخانەیەکم هەر لە هەمان شاردا بنیات نا .کاتێ مەسعود بۆی دەرکەوت کە بە قسەی خۆی ،تەواوی ئەم پارەم بە با داوە ،تەواوی ئەو پارەی کە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا لە ڕێگای چەرخاندنی کارگەوە دەستی کەوتبوو، هەمووی کۆ کردەوە و کردی بە دۆالر .بۆ من هیچ جیاوازیەکی نەبوو .بوون یان نەبوونی مێردێکی ئەوتۆ هیچ کاریگەریەکی لە سەر ژیانی من دانەدەنا. بەاڵم ئەوە دو ڕۆژە کە منالەکەمی لە گەڵ خۆیدا بردووە .نازانم بۆ کوێ! تەنیا نووسراوەیەکی بەجێ هێشتووە"...
ئافرەتەکە کاغەزێکی نوشتراوەی لە ناو جانتاکەی دەرهێنا و پێشانی دام ئاوا نووسرابوو " :مناڵەکە لە گەڵ خۆم دەبەم .لە مێژ بوو دەمویست دەستت لێ هەڵگرم .ئەگەر مناڵم نەبایە زووتر ئەم کارەم دەکرد .بەاڵم ئێستا هاتوومە سەر ئەو بڕوایە کە ئەم کچە چکۆڵەمان لە گەڵ خۆمدا ببەم .بە ڕادەیەک پاڕەم هەیە کە خۆشترین و باشترین ژیانی بۆ دابین بکەم ،لە کاتێک دا تۆ هیچت نی یە و دەستە وەستانی"...
ژنەکە سەیرێکی کردم .لە کاتێکدا هەنیسک لە چاوەکانی دا قەتیس مابوون بە دەنگێکی لەرزۆکەوە وتی " :کچەکەم دەوێتەوە"...
ژنەکە ئەوەی هەبوو
درکاندبووی و چاوەکانی پێشاندەری ژان و ئازارە شاراوەکانی بوو...
10
ملوانکەی زێڕین وەرگێڕانی لە فارسی :شاخەوان عەزیزی سەرچاوە ( :علم و جامعە )
دایکم ئیتر کاسەی سەبری لە سەریەوە ڕژابوو .سات بە سات فشاری فەرق و جیاوازی و ناخۆشیە کەمەر شکێنەکانی ژیان زیادی دەکرد .لە حاست داهاتی زۆر کەمی باوکم ،خەرجیە جۆراوجۆرەکانی ژیان وەکوو دێوەزمەیەکی ترسناک خۆی دەنواند .منداڵەکان وردە وردە گەورە و گەورە تر دەبوون و خەرجی زیاتریان هەڵدەگرت .نرخی کەل و پەلەکان دەچۆ سەر و کرێی خانەنشین کرانی باوکم زۆر کەم و کەمتر لەو خەرجیانە بوو .ئیتر تاقەتی دان بە خۆ دا گرتن نەمابوو .لە گەڵ حەوت هەشت منداڵی سەر و پێچکە کە دایمە پێی هەڵدەرووچکان ،دەیتوانی چی بکات .تەنانەت موچەی خانەنشینی نەیدەتوانی زگی بێچووە بوولبولێکیش
تێر بکات چ بگات بە وەی کە
دەروەستی خواردن و جل و بەرگ و نەخۆشی منداڵەکان بێت.
باوکم بە درێژایی تەمەنێک هەوڵی دابوو کە سەربەرز بێ و لە زۆر لە هاوکارانی لە باری تێ گەیشتوویی و کار لێ هاتوویی لە پێشەوە بوو .بە درێژایی تەمەنی لە کات و ساتی خۆیدا چۆبۆ سەر ئیش و کار و تەنانەت ئەو کاتەی کە نەخۆشیش بوو و تەنیا توانای ڕاکێس کردنی لەشی خۆی بۆ شوێنی ئیش کردن هەبوو ،دیسانیش لەوە بێزار بوو کە لە سەر ئیشەکەی ئامادە نەبێت. دوای خانەنشین کرانی هەموو دەم هیوا بە داهاتوویەکی ڕوون فکر و خەیاڵی 11
بە خۆوە خەریک کردبوو .بەاڵم ئێستا جگە لە هەندێ بیرەوەری چی دیکەی بۆ نەمابۆوە .تەنیا ڕێگایەکی لەبەر دەم دا مابوو .ئەویش ئەوە کە موچەی مانگانەی تەنیا بۆ خواردن و کرێ خانوو دابنێ و ئەوەش کاتێک جێبەجێ دەبوو کە کڕینی پێداویستیەکانی تری ژیان بە شێوەیەکی بەرنامە ڕێژی کراو بەرێوە ببات .دەبوو خۆی لە هیچ شتێکی دیکەی ژیانی ئێمە نەگەیەنێ .نە بەرگ و پۆشاک و نە پێاڵو ،تەنانەت نە کڕینی کەل و پەلی ژیان .بۆ وێنە کاتێک چادانێک یان پیاڵەیەک یان دەوریەک بشکابا ،دەست تەنگیەکە هێندەی دیکە ژیانی لە ئێمە تاڵ دەکرد.
ڕاستە کە بەرنامەی جیرەبەندی دانان دەست و پێی بەشەر دەبەستێتەوە، بەالم لە برسان و لە سەرمان نایکوژێ .ئەوەی کە ئێمە کردبوومان لە ڕاستیدا جیرەبەندی نەبوو .بەڵکوو سێبەری قاتی و قڕی زۆر شەڕەف مەندانە بوو کە باڵی بە سەرمان دا کێشابوو.
ئەوەی کە باوکم بۆ ماڵەوە دەیکڕی سێ کیلۆ ئاو نەبات ،پاکەتێک چای وشکی سەد گرەمی ،سەلکە سابوونێکی (هاشمی ) جلک شۆرین ،بوو .سابوونی لەش لە ژیر نێوی سابوونی سەر ،هەر مانگەی سەلکیک و بە سی مانگیش جارێک هەندێ بەهاراتی وەک بیبەری ورد و زەردە چێوە و سێ کیلۆ برینجی دەکڕی .مانگێ لە تەنەکە نەوتێکی بیست لیتریش زیاتر نەماندەتوانی بکڕین. زستان و هاوین هەر وەکوو یەک بوو .وەزعی نانەکەمان لەوەش خراپتر بوو. ئەو ئاردەی باوکم دەیکڕی لە نیوەی مانگ زیاتر بەشی نەدەکرد .دەبوو ئەوەی دیکە 'تووبا' ی خوشکم لەم مال و ئەو ماڵ وەری گرتبا .ناڕەحەتی 12
هەویر شێالن و نان کردن بە سەرمای زستان و گەرمای هاوین لە سەر شانی دایکم بوو .ئاردەکەش خوشکم لە دەروو جیرانان دابینی دەکرد. هەر دەمێک کە دایکم ئەوی بە دوای ئارد قەرز کردن دا دەنارد ،خوشکەکەم نێو چاوانی تێک دەنا و لە داماوی و ئەو ئازارەی کە بەرهەمی هەڵس و کەوتی جیران و تەنانەت خزم و ناسیاوان بوو ،فرمێسک بە سەر ڕوومەتی دا دەباری .هەژاری دان بە خۆ گرتنی لە هەموو کەس بڕیبوو .مەلی نائومێدی خەلکانی تریش بە وەزعیکی کەم تا زۆر وەکوو ئێمە بە سەر ئاسۆی ناڕوونی هاودەردی و هاودڵی دا لە شەقەی باڵیان دەدا .جیرانەکانمان بە هێنانەوەی هەزار و یەک بڕو بیانوو ،لە دانی ئارد و تەنانەت قەرز کردنی نانیش خۆیان دەبوارد .تەنیا دەست تەنگی ئەوان نەبوو کە ڕووی پێ لەو هەڵس و کەوتە نادۆستانە دەنان ،بەڵکوو ئەوەی کە ئیمەش بە قەرز لێمان وەردەگرتن ،بە ڕادەیەک دانەوەی وەدرەنگ دەکەوت ،کە تەواوی قەرز دەرەکان لێمان پەشیمان دەبوونەوە.
پێشتر ئاردەکەمان جیرەبەندی نەکرابوو .ئەم کارەش کاتێ دەستی پێ کرا، کە کارێزی ' ئەحمەد ئاوا ' بە تەواوی وشک بوو و تەڕایی ئاوی تێدا نەما. خاوەن زەوی و زارەکان تەواوی هیوایان سەبارەت بەم بیراستنە لە دەست دا و کەوتنە لێدانی بیری ئینتیوازی .لەو هەل و مەرجە دا کە باوکم تەنانەت توانای کڕینی بەشێکی مەکینەکەشی نەبوو ،زەوی یە بەرهەم دارەکەشی بە تەواوی وشک بوو و بەرهەمەکەشمان فەوتا.
گەنم یەکیک لە گەورەترین بەرهەمەکانی ئەو زەوی و زارانە بوون و هەر 13
ڕاست دوای ئەم ڕووداوە بوو کە ناچار بوویین ئەو ئاردەی کە پێویستمان بوو لە بازار بکرین .سەبارەت بە نەوتیش وەزحمان هەر ئاوا بوو .دەگەل کوو دەمان کڕی ،رۆژی دوایی تەواو دەبوو .هەمووی لە قەرز و قۆاڵن دەدرایەوە .دایکم دەبوو بۆ کڕینی دو لیتر نەوت لە دوکانی حاجی قاسم ،چوار پێنج هێلکە مریشکی بداتێ .ئەو هێلکە مریشکانەی کە بەرهەمی هەوڵی شەو رۆژی تاقانە مریشکەکەمان بوو.
المپاکەمان بۆ ڕووناکایی هۆدەکە و پەڕە مێزەکە بۆ لێنانی چێشت پێویستی بە نەوت هەبوو ،منداڵەکان داوای چایان دەکرد و ورگە کان خواردنیان دەویست.
لەو نێوەدا ئەوەی کە لە هەموان زیاتر کەوتبۆ بەر تیری پەالمارەوە دایکم بو. ئەوەی کە بمانویستبا لەو داوامان دەکرد .باوکم پرتە و بۆڵەی وەک باران بە سەردا دەباراند .خوشکم کە ببو بە بەردەستی دایکم ،تۆڵەی ئەو هەموو شکاندن و بێ حورمەتی پێ کردنانەی دەروو جیرانانی ،کە لە کاتی بە قەرز وەرگرتنی ،نان ،ئارد ،ئاو نەبات ،چای و نەوت دا ،لە دایکم دەکردەوە.
گیرو گرفتی ژیان بۆ باوکم بە ڕادەیەک وەسەریەک کەوتبوونەوە،کە یان دەبوو ڕا بکات یان دەست بداتە خۆکووژی ،یان گوێی لە حاست هەمو ئەمانە دا بئاخنیبا .باوکم ئەوەی دوایی هەڵبژارد .ئەو هەتا ئەو دەمەی کە خانە نشین نەکرابوو ،هەم متمانەی هەبوو هەم رێز .
14
بەاڵم بە دوای ئەمەدا یەک یەکی دۆستانی لێی تەکینەوە .دوای چەندین جار بە بی بەڵێن دەرچوون سەبارەت بە گەڕاندنەوەی قەرزەکان ،تەنانەت لە حاست وەرگرتنی ' وام ' لەم و لەو زۆر کات بەشیکی کەم بوو ،لە ڕاستی دا بێ بڕوا و بیانوو گر
ببوون و ئەو دەمەی کە باوکم وەزعەکەی بە
بەراوەژوویی دەدیت لە گەل ئەو ئازارە گرانەی القی کە گەیاندبوویە ڕادەی بڕینەوە ،خانەنشین بوونی لە هەموو شتێ بە باشتر زانی.
لە نێو ئەو هەموو ناڕەحەتیانەدا تاقانە خەمخۆری دایکم ،دایکی خۆی واتا نەنکم بوو .ئەو لە شار دەژیا و بە ڕستنی پەشم بۆ کارگە سەرەتاییەکانی بەرهەم هێنانی بەڕە چنین ،ژیانی دەبردە سەر.
نەنکم هەموو دەم پاسەکەوتی هەبوو .کە هەموو دەخستە سەر دەرد و وەزعی دایکم .دەست ڕەنگینی نەنکم ببو بە وێردی سەر زاری دۆست و ناسیاوان و لە سەر ئەو بڕوایە بوو کە دەبێ گیر و گرفتی ژیان بە فکر و ئاڵ و گۆڕی بیر و ڕا کردن ،چارە سەر بکرێن و ئەویش هەروای دەکرد .بەالم سرووشتی بوو کە ڕاگۆڕینەوە تەنیا بەشیک لە گرفتەکانی کەم دەکرد .گرفتی سەرەکی هەژاری دارایی بوو ،کە پاشەکەوتی کەمی نەنکم بەشی نەدەکرد. ڕۆژێکی مابوو بۆ نوێ بوونەوەی ساڵ و لە ماڵی ئێمەدا هیچ نەکرابوو .نە خاوێن کردنەوەی ماڵ و نە کڕینی جل و بەرگی نوێ بۆ مندااڵن .نەداری تەواو بەرۆکی هەموومانی گرتبوو .باوکم دوایین هەوڵی خۆی دابوو کە لە کوڕە پوورەکەی پەنجا تمەن بە قەرز وەربگرێ.
15
بۆ ئەوەی النی کەم لە بازار هەندێ شیرینی بۆ سەر سفرەی جەژن بکری. هەمیشە سفرەی حەوت سینمان پیشکەش کراوە ئەو کاتە کە باوکم هێشتا خانە نشین نەکرابوو .نە وەکوو ئێستا کە لە بەر دەست نەکەوتنی کفن، نەمردبوویین .بەاڵم باوکم ئەم هیوایەشی بە با چووبوو .ئەگەر چی کوڕە پوورەکەی لە سەر پارە دەنووست ،بەالم دەیتوانی سەد ئەوەندەی پەنجا تمەنەکەی بە قەرز بداتێ .بێ ئەوەی بزانێ مێشوولەیەکیش درێشووکەی لێ داوە. ناهومێد بوونی تەواو لە دانەوەی قەرزەکان لەوە الواز تری کردبوو کە بتوانێ هەستی هاود ەردی لە ڕووخساری دا بخوێنیتەوە .ڕێگا چارەمان چی بوو؟! خۆ شیرینی ساڵی نوێ نان و ئارد نەبوو کە بتوانین لە جیرانان بە قەرز وەری بگرین .ئاخرەکەی تاقانە ڕێی دەرباز بوونمان لەم زەلکاوە داوەستاوەی دوایین ڕۆژی ساڵی کۆن ،لە ملوانکە زێڕینەکەی دایکم دابوو .ئەو دەمە کە دایکم پێشنیاری فرۆشتنی بە چاوی پڕ لە گریانەوە بە باوکم کرد ،دەنگی باوکم لە ناو فرمێسکان دا ون بوو و چەند دڵۆپێکیش لە سیلەی چاوەکانی تکانە خوار .دوای ماوەیەک باس و ڕاوێژ وایان بە باش دانا کە دایکم بە سواری واڵغەکەی ' غواڵم عەلی ' خۆی بگەیەنێتە شار و بە هۆی دایکیەوە بەرنامەی چۆنیەتی فرۆشتنی دابنێ.
نەنکم دوای وەرگرتنی ملوانکەی دایکم بە دەم گریانەوە لە ماڵ وەدەر کەوتبوو بۆ ئەوە لە یەکێک لە دووکانەکانی زێڕینگەری دا بیفرۆشێ .ڕەنگە هەر نیو سەعاتی پێ چووبوو کە گەڕابۆوە و سێسەد تمەنی چارەسەری گرفتەکانی ،لە دەستی دایکم نابوو .ئەو ساڵە لە ماوەی چەند سەعاتێک دا،
16
پێشبینی کردنی جەژنێکی ناخۆش و تاریک ببوو بە ساڵێکی تازەی ڕووناک و بۆن و بەرامە دەر.
چەندین ساڵ دواتر کە دوای ئەوەی نەنکم بە هۆی نەخۆشی ' سیل ' ەوە ،کە کاری ڕستنی بەردەوام ،زیاتر کاری لێ کردبوو ،کۆچی دوایی کرد ،لە نێوان ئەو شڕو شاڕاتە دا کە بە میرات بۆ دایکم مابۆوە پەڕۆیەک هەبوو کە لە دەوری شتێکی لە وێنەی وردە پوڵ پێشرابوو .کاتێ کە دایکم پەڕۆکە دەکاتەوە ،بەو پەڕی سەرسوڕمانەوە دەبینێ کە ئەوە ملوانکەکەیەتی ،لە حاڵێکدا پارەکەی زۆر لە مێژ بوو خورابوو !
لەو دەمەدا ئەوەی کە دایکم توانی بە چاوی پڕ لە گریانەوە دەری برێ ،ئەوە بوو " :یا خوا دایە گیان گۆڕەکەت پڕ بێ لە نوور! بە ئاگرمان گەرم نەبوویەوە ،کەچی دوکەڵەکەی چاوی کوێر کردی!
17
ئیمزا چیرۆکی :ئیستیفان دیکسۆن وەرگێڕانی فارسی :اسد الال امرایی وەرگێڕانی کوردی:شاخەوان عەزیزی سەرچاوە :گلستانە ژمارە 01
هاوسەرەکەم مردووە .ئێستا من بە تەنیام .دەستی ماچ دەکەم و لە هۆدەی خەستەخانە دێمە دەر .کاتێک بە ناو ڕاڕەوەکە دا دەڕۆم ،پەرەستارێک بە دوامەوە .ئەو پیاوێکە و لێم دەپرسێ " :سەبارەت بە خوا لێ خۆش بوو بەرنامەیەکی تایبەتیتان بە دەستەوە ؟ " نا +ئەدی دەتانەوێ ئێمە چی لە جەنازەکەی بکەیین؟ بیسووتێنن +ئەوە ئەرکی ئێمە نی یە. بیدەن لە پێناو زانست دا کەڵکی لێ وەربگیرێ. +دەبێ بەڵگە یاسایی و حقوقیەکان ئیمزا بکە ی. -بێنە ئیمزای بکە م.
+ئاوا کە نابێ ،کاتی زۆری دەوێ ،تکایە لە دیوی چاوەدێری دانیشە. -کاتی ئەوەم نی یە.
18
+کەل و پەلی پاک و خاوێنی و ڕادیۆ و جلەکانی چی لێ بکەیین ؟ -دەبێ بڕۆم( .دوگمەی ئاسانسۆرەکە دادەگرم) +ناتوانی هەر ئاوا بڕۆی . دەڕۆم .ئاسانسۆرەکە دێت .هاوار دەکا و بەو دوکتۆرەی کە لە ناو وێستگەی پەرەستاری دا ،پەروەندەکان ئەم دیو ئەو دیو دەکات ،دەڵێ " :دکتۆرە ! دکتۆرە ! " خانم دکتۆرە هەڵدەستێ " :بەڵێ پەرەستار "
دەرگای ئاسانسۆرەکە دەبەسترێ .بەر لەوەی ئاسانسۆرەکە بگاتە دااڵنەکە، دەرگاکەی دەکرێتەوە .دێمە دەرەوە .لێ پرسراوی پاراستن لە پەنا دەرگا گەڕۆکەکە وەستاوە .شێوەی لە پاسەوانە ئاساییەکانی شار دەچێ .تەنیا پرچی درێژە کە کەوتۆتە سەرشانی .ڕدێنیسی هەیە .کە زۆربەی پاسەوانەکان یان تەنانەت هیچ کامیان نیەتی .دەگەڵ لە دەرگا گەڕۆکەکە نزیک دەبمەوە، تەلەفۆنە ناوخۆییەکەی زەنگ لێ دەدا .کە دەچمە ناو باڵە هەڵسوڕاوەکان دەڵێ " :السلۆ " تا ئەو وەخۆی دێتەوە من گەیشتوومە دەرەوە .دەڵێ " :هۆی ،لە گەڵ تۆمە"
دەگەڕێمەوە .ئیشارە دەکا کە بگەڕێمەوە .لە شەقامەکە تێدەپەڕم ،بۆ ئەوەی بگەمە وێستگەی پاسەکان .دێتە دەر و تەلەفۆنەکەی لە گیرفانی پشتەوە دەچەقێنێ .بەرەو الم ڕادەکا کە چاوەڕوانی پاس وەستاوم .دەڵێ " :دەیانەوێ بگەڕێیەوە سەرەوە بۆ ئیمزا کردنی هە ندێ کاغەز". 19
درەنگە .خێزانم مردووە ،من تەنیام .دەستم ماچ کرد .دەتوانن جەنازەکەڕاگرن .تەنیا دەمەوێ تا ئەو شوێنەی دەتوانم لێرە دوور کەومەوە. +داوایان لە من کردووە کە بت گێڕمەوە. خۆ ناکرێ لە سەر شەقام یەخەی کەس بگرێ .ئەگەر دەتەوێ بمگێڕیەوەدەبێ پاسەوان ئاگادار بکەی .ئەو دەمیش ئەگەر بڕیاریان پێ نەبێ ناکرێ. شتێک دەکەم .پاسەکە دێ .دەرگای دەکرێتەوە .کرێ پاسم پێیە .سەر دەکەوم و پارەکە دەخەمە ناو داخیلەوە .نیگابانەکە بە شۆفێری پاسەکە دەلێ: "ئەم کابرایە مەبە ،دەیانەوێ بیبەمەوە خەستەخانە .سەبارەت بە ژنەکەی یان ئەو نەخۆشەی خەواندوویانە ،من نازانم چ کارێکیان پێیەتی".
بە شۆفێرەکە دەڵێم" :من کاریکی نابەجیم نەکردووە.دەچم لە دواوەی پاسەکە دادەنیشم .ئەو ئافرەتەی لە پێش منەوە دانیشتووە دەڵێ " :بۆ ناڕوا .خۆ چرایەکە سوور نی یە؟ "شۆفێرەکە بە پاسەوانەکە دەڵێ " :ئەگەر بەڵگەیەک یان عوکمێکت لە سەر ئەم کابرایە نی یە باشتر وایە بڕۆم" . سەرنشینێک دەڵێ" :کاکە وەدرەنگمان مەخە کارمان هەیە "دەنگم دەگۆڕم و بۆ ئەوەی نەمناسنەوە و پێیان وابێ موسافیرێکی دیکەم ،دەڵێم " :من مەوعیدێکی گرینگم هەیە ،بەو شۆفێرایەتی کردنەت و بەو لە سەرەخۆ ڕۆیشتنەت و ئەم دەست ئەو دەست کردنەت ،دە دەقیقە دوا کەوتووم" .
شۆفێرەکە شانەکانی هەڵدەتەکێنێ و دەڵێ" :کامی من یان سەر کەوە یان 20
دابەزە ،دەبێ ئیجازەی ڕە سمیت پێ بێ کە بەر بەم پاسە بگری .دەبێ بە کارەکانم ڕابگەم" . پاسەوان سوار دەبێ .پارەکەی دەدا و کاتێ پاسەکە وەڕێ دەکەوێ ،دێتە پەنام دادەنیشێ .پێم دەڵێ " :ئەگەر دەکرێ تا تەحویلت دەدەم لە پەنا تۆ دادەنیشم " .دوگمەی جێب تەلەفۆنەکەی دادەگرێ و دەڵێ " :السلۆ قسە دەکا " دەنگێک جوابی دەداتەوە و دە ڵێ " :السلۆ لە چ بە قوڕێ گیراوێکی ؟ -لە ناو پاس دام.
+لە ناو پاس دا چ دەکەی؟ مەگەر کارەکەت تەواو نەبووە ؟ لە پەنا ئەو نەفەرە دانیشتووم کە وتتان لە بەردەم دەرگا یەخەی بگرم.هەرچی کردم ڕانەوەستا .ئامادە نەبوو بگەرێتەوە .دەڵێ دەبێ پاسەوان ئاگادار بکەمەوە بۆگەڕانەوەی.
+بۆچی لەبەرد ەم دەرگا نەتگرت ؟
هەتا وەخۆ کەوتم لە ناو وێستگەی پاسەکان بوو . +باشە ناحەقی نی یە تاقەتی شکایەتمان نی یە.
منیش هەروا دەڵێم .هەر بۆیە ویستم بە زمانێکی خۆش تێی بگەیەنم کە21
بگەرێتەوە .بەاڵم ناگەڕێتەوە .دەڵێ دەستی ژنەکەی ماچ کردووە و ئێمە دەتوانین جەنازەکەی هەڵبگرین .من سەرم لێ دەرناچێ بەاڵم بەر لەوەی دوور بکەومە وە و پێوەندیمان بپچرێ ،کاکڵی مەسەلەکە دێنمەوە .سواری پاس بووە .شۆفێرەکەش سەرەتا بە قسەی منی کرد .بەالم وتی کە ناتوانێ هاوکاری بکات .نایاساییە .ئینجا دەبێ کاتی دیاری کراو لە وێستگە بێ .منیش سواری پاس بووم .ئێستاش لە پەنا کابرام .ئەگەر دەفەرموون لە وێستگەی دوایی دادەبەزم ،تەنیا نازانم کە دەبێ ئێستا چی بکەم .هەتا کاتێک بڕیارێکی تازە نەدەن وازی لێ ناهێنم + .ئیشێکی باشت کردووە ،بێسیمەکەی بدەیە قسەی لە گەل بکەم .
السلۆ بێسیمەکە لە بەر دەمی من ڕادەگرێ .دەڵێم " :ساڵو فەرموو "
+قوربان وەرەقەکانی سپاردنی جەنازەی هاوسەرەکەتان بە نەخۆشخانە بە مەبەستی لێکۆلینەوەی زانستی و پێوەند کردنی ئەندامەکان ئامادەن .تکایە لە گەڵ السلۆ ی نێردراومان بگەرێوە - .نا ،ناگەڕێمەوە .
+ئەگەر گەڕانەوەت بۆ ئێرە لە بواری دەروونیەوە ئازارتان دەدا ،دەتوانین لە شوێنێکی دیکە بێینە خزمەتت ،بۆ ئەوەی ئیمزا بکەی.
هەرچی دەتانەوێ لە گەڵ جەنازەکە بیکەن .من خۆی تێ ناگەیەنم .ناویشی22
نابەم .ناگەڕێمەوە بااڵخانەش .ماشێنەکەشمان دەخەمە ناو شەقام بڕزێ .هەتا جەرەسەقیل بێ و بیبا .ئەم سەعاتە دەستیەش خێزانم کڕیویەتی .هەر ئێستا فڕێی دەدەم .جارجارە خۆی لە دەستی دەکرد .بە دیاری بۆی کڕی بووم. سەعاتەکە فڕێ دەدەمە دەرەوە .ئەو پیاوەی کە لە پشتمەوە دانیشتبوو دەڵێ: " ئەی بابە ،خەسار بوو ،بتدابا بە من" . "ئەم جلکانەش بەشێکیان دیاری خێزانمن ،خۆی ئوتوی دەکردن" .چاکەتەکەم دەردێنم ،بۆینباخەکەم دەکەمەوە ،کراس و شاڵوارەکەم دادەنێم و فڕێیان دەدەمە دەرەوە .السلۆ دەڵێ" :سەیر کە مامە ،من تەنیا نیگابانی خەستەخانەم. دەست بەندیشم پێیە .بەاڵم نامەوێ بیکەمە دەستت .چۆنکوو ئێرە ناو پاسی گشتی یە .تۆش کە هەموو شتێکت لە دەست دەرچوو ،سەبرت بێ بزانین چ ناماقوڵیەک دەبێ بکەیین ! .
پێی دەڵێم " :ئەم ژێر کراسە دوێنێ خۆم کڕیومە .پێویستم بە نوێیەکەی بوو .ئەو نە دیتبووی و نە دەستیشی لێ دابوو .پێم وا نی یە پۆشینی زەرەدێکی هەبێ .ئەم پێاڵوانەش دەبێ بڕۆن .خێزانم ژێرەکەی لێ دابوونەوە .کەل و پەلی
پینە
چیەتیەکەی
بە
پێنج
دۆالر
و
دە
سەنت
کڕیبوو.
"
پێاڵوەکانم دادەنێم و لە جامەکە دەیخەمە خوار .پاسەکە وەستاوە .هەموو موسافیرەکان دابەزیون .تەنیا السلۆ نەبێ .شۆفێرەکە لە ناو شەقامەکە دا ،بە دوای کەسێک دا
دەگەڕێ کە
پێم وایە پاسەوانی گەشتە .سەیری
گۆرەویەکانم دەکەم" .لە گۆرەویەکانم دڵنیا نیم"
السلۆ دەڵێ " :لێیان گەرێ ،نوێ نوێن ،من زۆر حەزم لە ڕەنگی قاوەییە" . 23
نەکا ئەو کڕیبنی .پێم وایە دو ساڵ لە مەوپێش بە دیاری دایمێ دیاریجەژنی لە دایک بوون .لە ناو پاکەتێکی ( پیک نیک ) دا ،لە گەڵ دەرزەن و نیوێک
گۆرەوی
ڕەنگی.
بەلێ
ئەمەش
یەکێک
لە
وانە.
دەریان دێنم لە جامەکە دەیانخەمە خوار .السلۆ لە سەر بێسیمەکەی دەڵێ" : گوێ تان لێ بوو ؟"
ئەو پیاوەی کە قسەی لە گەل دەکرد دەڵێ " :بەاڵم تێ ناگەم " دەڵیم " : بڕوانە ئیمە چەند سااڵن بە یەکەوە ژیاوین .من و خۆشەویستم بە درێژایی ژیانمان لەم شارەد ا بوویین .لەم شەقام و گەرەکانە .لەو پردە .لەو بااڵخانانە. تەنانەت لەم پاسەش دا .هەر بەم هیڵە گشتی یە ئەم الو ئەوالمان کردبوو". لە جامەکەڕا تف داوێم .هەوڵ دەدەم کورسیەکەی پێش خۆم لە جێ هەڵکەنم .بەاڵم تاقەتم پێ ناشکێ .السلۆ دەست بەند دەکاتە دەستم و دەڵێم ":دەک ئەم ژیانە بە زیاد نەبێ " .
سەرم لە جامەکە ڕادەکیشم .ئامبواڵنسێک دەگاتە جێ و دەمگێرێتەوە خەستەخانەکە .دەمبەنە بەشی فریا کەوتن .لە سەر هەمان ( بڕانکارد ) ەکە دەمبەنە دیوی پشکنین کە هاوسەرەکەمیان پێ گواستبۆوە بۆ هەمان شوێن. لەو کاتەدا کە دوکتۆر و پەرەستارەکان بە پێنسەکانیان پاشماوەی وردە شوشەکانیان لە سەر و ڕووم دەردێنا و پاشان دەیاندوریەوە ،یەکێک لە بەشی بەرێوەبەرایەتی خەستەخانەوە دێت و دەڵێ " :ئەگەر دەتانەوێ الشەی خێزانتان بکەنە دیاری خەستەخانە ،ئەم کارە هەر ئێستا بکەن .چۆنکوو بەشیک لە ئەندامەکانی لەشی بۆ نەخۆشەکانی دیکە کەلکی لێ وەردەگیرێ ،کە ئێستا 24
لەو
سەرەوە
دەڵێم" :
لە
نۆبەدا
خەوتوون.
"
نا ،نامەوێ کەسێک بە ئەندامەکانی لەسی ژنی من بە ناو
شەقامەکان دا بسوورێتەوە .ڕەنگە تووشی ببم و ئەو ئەندامانە بناسمەوە". کابرا هیچ گوێ بە قسەی من نادا و قەلەمم دەداتە دەست و لە سەر کاغەز دەیگێڕی تاکوو ئیمزای بکەم . ----------------------------------------------------
25
غەریبەیەک دەبێتە میوانمان نووسینی فارسی :محسن
طیب
وەرگێڕانی کوردی :شاخەوان عەزیزی سەرچاوە:اطالعات هفتگی ،ژمارە 2212
من تاقانە کچی بنەماڵەیەکی هەڵکەوتە بووم .باوکم "خان" و دایکم کچە خان بوو .ئەو کاتانە کە من تەمەنی شازدە حەڤدە ساڵیم تێپەڕ دەکرد ،باوکم لەوپەڕی دەسەاڵت دابوو .ژمارەیەک ڕەعیەتی لە دەورە بوو و نزیکەی تەواوی دەرامەتی گوندەکانی دەورو بەرمان بۆ ئەو دەگەرایەوە .وتم تاقانە کچی بنەماڵە بووم .ئەوە نە بەو مانایە کە وای لێک بدەنەوە کە کچێکی لە خۆبایی بووم .بۆ مەگەر دەکرێ کە کچی عەشایەری لە خۆ بایی بێت؟! هەر لە ڕۆژانی سەرەتای ژیانمەوە پێ بەپێی پێنج براکەم و وەکوو ئەوان گەورە بووم .لە تەمەنی حەوت ساڵی دا بووم بە سوارێکی شارەزا .جگە لەوە زۆربەی ڕۆژان هاوڕێ لە گەڵ براکانم بە مەبەستی ڕاوکردن دەچوومە دەشت و دەر .هەر ئەوە بوو کە لە تەمەنی یازدە ساڵی دا زۆر بە ئاسانی دەمتوانی هەرچەشنە نێچیرێکی ئەو دەمە ڕاو بکەم .هەروەها لە ماڵیش دا بە کچێکی ماڵدار دادەندرام .هەموو ڕۆژێ لە پەنا دایکم دەوەستام و خۆم فێری چێشت لێنان دەکرد .هەر بۆیە لە تەمەنی پازدە ساڵی دا دەمتوانی نزیکەی تەواوی چێشتەکان لێ بنێم .لە کار و باری دیکەی ناوماڵیش هەموو دەمێ یارمەتی دایکم دەدا .بەاڵم بەختم شتێکی دیکەی لە چارەنووسیم تۆمار کرد. چارەنووسێک کە قەت بیرم لێ نەدەکردەوە ڕۆژێک دەستەو یەخەم بێت.
26
باسی باوکم دەکرد .باوکم پیاوێکی باش ،بە ڕەحم و دەست و دڵ کراوە بوو. بە پێچەوانەی زۆربەی خەلکی عەشایەری دەورو بەرمان ،زۆر ڕێزی هاوسەرەکەی دەگرت .بۆ پێنج کوڕەکەی وەکوو هاوڕێیەک بوو و سەبارەت بە منیش ڕاست وەکوو برایەک دەجواڵیەوە .قەدیمیان ڕاستیان گووتوە کە " گوڵ بێ عەیب نابێ "بەاڵم باوکم سەرەڕای ئەو هەموو تایبەتمەندیانەی، گوڵێک بوو کە تەنیا عەیبێکی هەبوو .ئەویش عەیبێکی زۆر گەورە ،واتا ' قومار ' ! بەڵێ باوکم قومارچیەکی زۆر شارەزا بوو .کە دەکرێ بڵێم ئاشقی قومار بوو .ئەگەر ڕۆژانە دو سێ کاتژمێر لە کاتی خۆی بە قومار بە سەر نەبردبا ،نەخۆش دەکەوت و دادەهێزا.
لەبەر ئەوە کە لە تەواوی گوندەکانی دەورو بەرمان کەسێک نەبوو کە لە قومار کردن دا شان لە شانی بابم بدات ،زۆربەی میوانەکانی لە شارەوە بۆ قومار کردن بانگ هێشتن دەکرد .سەیرەکەی ئەوە بوو کە لە نێو میوانەکانیش دا کەم کەس هەڵدەکەوت کە لە باوکم بباتەوە .تا ڕۆژێک کەسێک لە شارەوە پەیدا بوو .نە میوان بوو نە ناسیاو .بە تەواوی کەسێکی غەریبە و نامۆ بوو .غ ەریبەیەک کە تا ئەو ڕۆژە هیچ یەک لە ئێمە نەمان دیبوو .ئەو ڕۆژەم قەت لە بیر ناچێ .دەورو بەری ڕۆژ ئاوا بوو .دو براکەم کە بۆ کار و باری باوکم چووبوونە شار ،گەڕانەوە ' .کامیار ' ی برا گەورەم دوای ساڵو کردن لە باوکم پێی وت " :بمبورە لەوە کە درەنگ هاتمەوە . سەیارەیەکمان بە کرێ گرتبوو کە بمان گەیەنێتەوە ئاوایی .بەاڵم لە نیوەی ڕێگەدا لە کار وەستا .شۆفێری بێچارە چوار سەعات خەریک بوو تا توانی وەکاری بخاتەوە .هەر بۆیە ئێستا دەگەینە جێ" .
27
میوانداری کە یەکێکی تر لە خەسڵەتە باشەکانی باوکم بوو ،وتی " :ئێستا شۆفێرەکە لە کوێیە ؟ گەڕاوە یان ماوەتەوە ؟" کامیار وتی " :نەگەڕاوەتەوە و لێرەیە .لەبەر ئەوە کە تاریکی باڵی بەسەر ناوچە دا کێشابوو وا ساخ بووینەتەوە کە بمێنێتەوە و بەیانی بڕوا " .
باوکم هەر زوو کامیاری نارد بە دوای کابرای میوان دا و دایکیشم خەریکی ساز کردنی شێو بوو .هەر ڕاست ئەو دەمە کە میوانە غەریبەکە واتا ' سەعید ' پێی نایە ماڵەوە ،سەرنجێکی دایە من کە ترس کەوتە دڵمەوە .دوای ئەوە کە نان و چای شێوان خورا ،باوکم هەر وەکوو پێشوو کابرای غەریبەی بۆ قومار کردن داوەت کرد .شۆفێرەکە هەر زوو ڕازی بوو و یاری دەست پێ کرا .نازانم ئەو شەوە باوکم شانسی نەبوو یان بەلکوو سەعید زۆر شارەزا بوو .چۆنکوو هەر لە سەرەتای دەست پێ کردنەوە ،باوکم دەستی بە دۆڕان کرد و ئەو دۆڕانە هەر درێژەی کێشا .میوانەکە زۆر سەیر لە سەر بردنەوەکانی بەردەوام بوو.
سەیر کەن .سی ساڵ لەمەوبەر سەعید توانی لە ماوەی سێ کاتژمێردا ،چل هەزار تمەن لە باوکم بباتەوە .دوای ئەوەی باوکم هەموو ئەو پارەی کە بەدەستیەوە بوو ،دۆڕاندی ،نۆرە گەیشتە فەڕش و کەل و پەلەکانی دیکەی ناوماڵ .دوای ئەوانیش کە باوکم بە تەواوی توڕە ببوو ،لە بەرابەر دانانی قەباڵەی ئاوایی پارەکەی وەرگرتەوە و سەرەڕای داوای زۆری ئێمە درێژەی بە قومارەکە دا .بەاڵم کاتژمێر سێی دوای نیوەشەو دیسان تەواوی پارەکە 28
کەوتەوە ژێر دەستی سەعید .لە تاریک و ڕوونی بەیانی دا بوو کە سەعید ویستی بڕوا .بەالم باوکم ئابڕوو و شەڕەفی لە شکان دابوو .ئەگەر خەلکی ئاوایی زانیبایان کە ئیتر باوکم ' خان ' ی ئاواییەکە نی یە ،لە خەفەتان دەمرد.ئەوە بوو کە پێشنیاری بە میوانەکە کرد لە بەرابەر وەرگرتنی پەنجا هەزار تمەن ،قەباڵەی ئاوایی بداتەوە .بەاڵم سەعید کە زۆر تێ گەیشتوو بوو، دو شتی باوکمی بە تەواوی بۆ دەرکەوتبوو .یەکەم ئەوە کە هەستی پێ کرد بوو باکم چەندە دڵی بە ئاواییەکە وەیە .دوهەمیش ئەوە کە بە هیچ جۆر نایەوێ پەنا بباتە بەر کاری توند و تیژی .هەر ئەوە بوو کە باوکم وەکوو دوایین وتە وتی " :من ئامادەم هەموو ژیانم لە پێناو دا دابنێم بەاڵم حەیاو ئابڕووم کە ئەو گوندەیە وەربگرمەوە .تەنیا ئەوەندە بەسە کە بڵێی لە بەرامبەر ئەم ئاواییە دا،داوات چی یە تا بێ یەک و دو لێ کردن جێ بەجێی بکە م ".
هەر لەو دەمە دابو کە چاوە شەیتانیەکانی سەعید ئاگریان لێ هەستا و بە ترس و دو دڵی تەواوە وە ،پەنجەی بۆ من ڕاداشت و وتی " :تەنیا قەبالەی ئاواییەکە لە بەرابەر ئەو -شیرین -دا دەگۆڕمەوە" ! . باوکم بۆ تاوێک سور هەڵگەڕا .چاوەڕوانیم ئەوە بوو کە زۆر بە توندی واڵمی بداتەوە .بەاڵم ئەوەی نەکرد .تاوێک سەیری کردم و پاشان داواکەی قەبوڵ کرد. لەو دەمەدا کپ و مات داما بووم .فرمێسکم نەدەهات .بەالم قەت بڕوام نەدەکرد کە باوکم وا بە ئاسانی بمفرۆشێ .لە کاتی ڕۆیشتن دا کە باوکم لە
29
شەرمان سەیری منی نەدەکرد ،بە نیگەرانی و دڵ پڕیەوە وتی " :کچم دەزانم کە لێم بێزاری ،بەالم هیوادارم بەو جۆرە کە هەیە بڕوانی یە من ! " ئەو شەوە من ،باشترە بڵێم ئەو دەمەو بەیانە ،هیچ هەستێکی دیکە جگە لە بێزار بوون لە باوکم نەبوو .ئەگەر چی دەمزانی ئەگەر ئەو شەوە قەباڵەی ئاواییەکەمان نەدرابایەوە بە باوکم ،ئیتر ڕۆژی ڕووناکی نەدەدی .بەاڵم سەرەڕای ئەوە ،من مافێکی زیاتر لە هەموو زەوی و زاری دونیایەم بۆ خۆم دادەنا . لە حاڵێکدا کە لە ئامێزی دایکم دا دەگریان ،هەر زوو لە سەعید مارە کرام و ڕۆژەکەی پێم نایە شاری تارانی گەورەوە کە ساڵی 0131ی هەتاوی بوو. چۆنتان لە سەعید بۆ بدوێم .ئەو ئاژەڵێکی تەواو بوو .چۆنکوو تەنانەت ڕێگای پێ نەدەدام کە تەنیا سەعاتێک لە مانای تازە بووکیم تێ بگەم .تەواو دو سێ سەعات دوای مارە کرانمان بوو! کە لە ڕێگادا بۆ خواردنی ناشتایی لە قاوەخانەیەک المان دا .کاتێک من بە هۆی ناڕەحەتیمەوە دەمم لە خواردن نەدا ،سەحید بە پشتی دەستی لە دەمی سرەواندم و وتی " :لە بیرت نەچێ کە لە الی من ناز و زمان لووسی نەکەی و "... بە وتەی پێشینان هەر لە کاتەکانی سەرەتاییەوە " ڕووی دزێوی خۆی پێشان دام " ئیتر من زانیم کە لە تەواوی ژیانی داهاتووم دا جگە لە دەرد و ئازار و بەاڵ هیچی دیکە چاوەڕوانیم ناکات. کاتێ پرسیاری ئەوەم لێ کرد کە هۆی چی بوو منی کردە هاوسەری خۆی ؟ والمی دامەوە و وتی " :ئافرەتی شاری زۆر ڕوودار و لە خۆ بایین .من بە دوا ئافرەتێکی الدێی دا دەگەڕام ،کە هەرچی پێم گوتبایە ،بیگوتبا بەڵێ بە چاوان . 30
تازە ئەوەشم باش دەزانی کە باوکت نایەلێ بە قەبالەی ئاواییەکە بە زیندوویی بمێنم ،هەر بۆیە ملم بۆ ئەم پێک هاتنە دا".
سەعید زۆر باش هەلی سەنگاندبوو کە من لەو کەسانە نەبووم کە بڵیم بە چاوان .ئەمەیانم هەر ڕۆژی یەکەمی ژیانی داسەپاوم دا ،پێم سەلماند .هەموو ڕۆژێ چەندین جار دەکەوتمە بەر لێدانی یەوە .بەاڵم حازر نەبووم سەرپۆش لە سەرم البدەم .شەوانە بە قامچی لیی دەدام بۆ ئەوەی وادار بە ڕا زاندنەوەی سفرەی مەشڕووباتم بکات .کەچی من نەدەچوومە ژێر باری. بەردەوام لە مالەوە میوانی لە چەشنی خۆی هەبوو .لەبەر ئەوە کە من ئامادە نەبووم لە خزمەتیان دانیشم ،دەبوو برسیەتی بکێشم .بەڵێ من لە عاست ئەو هەموو دەرد و موسیبەتەدا خۆم ڕاگرت .ئەویش بۆ ماوەی چوار ساڵ .لەو ماوەیەدا بووم بە خاوەنی سێ مندال .دو کوڕ و کچێک .کەچی سەرەڕای ئەوەش سەعید هەر وەکوو کۆیلەیەک لە گەڵم دەجواڵیەوە .ئەگەرچی هێشتا تەمەنم لە بیست و دو سااڵن زیاتر نەبوو ،بەالم بە هۆی ئەوە کە زۆر ئازار و ئەزیەتم چێشتبوو ،لە شێوەی پیرە ژنان دەچووم .لە تەواوی ئەو ماوەیەدا تەنانەت جارێکیش لە وەزعی بنەمالەم نەپرسی .ڕێگام نەدا ئەوانیش ئاگاداری ژیانم بن .چۆنکوو النی کەم بەم جۆرە بێزاری خۆم پێشان دەدان کە وا بە سادەیی فرۆشت بوویانم .
وتم کە لە تەواوی ئەو چوار سالەدا کاری من و سەعید تەنیا لێدان و پێک دادان و شەڕ و هەرا بوو .سەیرەکەی لێرە دابوو کە ئەوەی ئاخرەکەی جیا بۆوە و ڕۆیشت سەعید بوو .ڕۆیشت و ئیتر نەگەڕایەوە .چەند ڕۆژ دواتر 31
یەکێک لە هاواڵەکانی هەوالی بۆ هێنام کە سەعید چۆتە ئابادان و لەوێ ژنێکی دیکەی هێناوە .ڕەنگە پێتان وابێ ئەو ڕۆژە هەناسەیەکی ئاسودەم هەڵکێشابێ. بەالم وانەبوو .ڕاستە کە سەعید بۆ من تەنیا لێدان و ئازاری بە دیاری هێنابوو، بەالم هەرچی بێت لە ژێر سایەی ئەودا بووم .کاتێک دلنیا بووم کە ئیتر ناگەڕێتەوە ،لە ترسان بە تەواوی سست و بێ هێز بووم .چۆنکوو قەت بڕوام نەدەکرد کە بتوانم بەم جۆرە سی ساڵ خۆم ڕاگرم. بەڵێ سی ساڵ بەم جۆرە بە سەرم برد .سی ساڵ کە هەر دەمێک چاوەڕوانی کرانەوەی دەرگا بووم کە سەعید بگەڕێتەوە .بە کولە مەرگی و دژواریەکی زۆرەوە ژیانم بە سەر ئەبرد .کارەکەری ماڵی خەڵکی بووم بۆ ئەوەی خەرجی مناڵەکانم دەربێنم و بتوانن درێژە بە خوێندنەکەیان بدەن .بە تایبەتیش لە گەل ئەوەدا خۆم لە شاری تاران دا دەشاردەوە بۆ ئەوەی دەستی بنەماڵەکەم نەمگاتێ .نەمدەزانی کە بەم جۆرە وا خەریکم تۆڵە لە کێ دەکەمەوە .لە خۆم یان لە وان؟ بەالم هەرچۆنێک بوو خۆم ڕاگرت .برسیەتیم کێشا تاکوو زگی منالەکانم تێر بێت .قەرەواشیم کرد تاکوو منالەکانم بخوێنن و النی کەم لە ناو کۆمەلدا وەکوو من نەبنە کۆیلە .
ئەو دەمەی کە دو کچەکەم لە زانکۆدا خەریکی خوێندن بوون و کوڕەکەم دەرسی تەواو کردبوو و خۆی بۆ پێک هێنانی ژیانێکی هاوبەش ساز دەدا ،وام هەست دەکرد کە ئیتر دەورانی دەرد و ئازار و کوێرەوەریم کۆتایی هاتووە و ئیتر لەمەو دوا دەتوانم هەناسەیەکی ئاسوودە هەلکێشم .بەالم بە گ ەڕانەوەی ئەو هەموو شتێ
تێک چوو .بەڵی سەعید گەڕایەوە .ئەویش
ڕاست لەو ڕۆژانەدا کە بە تەواوی لە بیرم کردبوو .ئەو ئیتر ئەو سەعیدەی 32
پێشوو نەبوو .بەلکوو پیرە پیاوێکی (معتاد ) و بێچارە بوو کە لە هەموو دینێک ببوو .دەیگوت دو ساڵ دوای ئەوەی کە لە تاران ڕۆیشت ،هاوسەری دوهەمی بە جێی هێشتووە و ڕای کردووە .ئەویش لە تەواوی ئەو سی سالە دا لە هەموو کون و کەلێنێکی واڵت گەڕاوە لە بەر ئەوە کە ڕووی نەهاتووە بگەڕێتەوە .ئێستا کە هیچ کەس و هیچ سەرپەنایەکی نەمابوو ،مالی منی بە دوایین سەرپەنا زانیبوو و گەڕابۆوە. ئەگەر ئ ێوە لە جیاتی من بان چیتان دەکرد؟ وەدەرتان دەنا؟ هەر ئەوە ڕەنگە شایانی با .بەاڵم من ئەوەم نەکرد .چۆنکوو بێ درەتانێکی بە تەواو مانا بوو. پیرە پیاوێک کە پێی لە سەر گۆڕە .بەڵێ من ئەوم ڕاگرتەوە بەالم بەو مەرجەی کە بە مناڵەکان نەڵێ باوکیانە.
من ئەوم وەکوو نۆکەرێک لە ماڵدا ڕاگرت .هەڵبەتا ئەوە بۆ زۆر کەس بۆتە پرسیار .بەاڵم گرینگ نی یە .زۆر جار هاتوومە سەر ئەو بڕوایە کە هەر ئەو هەڵس و کەوتەی لە گەڵ بکەم کە ئەو سی ساڵ لەمەوبەر لە گەل منی کرد. بەاڵم کاتێ بیر لەوە دەکەمەوە کە ' خوا ' ئاوای بە سەر هێناوە ،دەڵێم " :ئایا دەکرێ و ڕەوایە کە من لەوە زیاتر بە سەری بێنم ؟! "
----------------------------------------
33
کورت بەاڵم خۆش نووسینی :ماری ئان هامیلتۆن وەرگێڕانی فارسی :مژدە وەرگێڕانی کوردی :شاخەوان عەزیزی سەرچاوە ؛ راه زندگی ،ژمارە 12الپەڕە 21
لە شاری ئێمەدا یەکەم مانگی بەهار زۆر دڵگر نیە .مانگی دوهەمیش هەر وایە .هەموو دەمێ لەو دو مانگەدا هەوا باراناوی یە .ئەگەر بارانەش نەبێ ئەوا بەفر دەبارێ.گوڵی سوێسن هەمیشە قوڕاوی و تەڕە .سەرەڕای ئەمەش دوایین جار کە بۆ سەیری یاری بەیس باڵی خوێندکاران چووم ،لەبیرم ناچێتەوە .ئەگەرچی ئەو ڕۆژەش هەوا زۆر خۆش نەبوو بەاڵم من بە ڕاستی تام و چێژم لەو یاری یە و بیرەوەری ئەو ڕۆژە وەرگرت .یاری یەکە لە نێوان دو یانە ی بەهێز و ناودار بەرێوە دەچوو .لەو دەمەدا کە بە تەواوی سەرگەرمی سەیری یاریەکە بووم گوێم لە دەنگی بە ئەسپایی کەسێک لە پشت سەرمەوە بوو .کە ئاوڕم دایەوە پیاوێکم بینی کە دو دارشەقی لە بن هەنگڵ دا بوو و کاڵوێکی یاری بەیس باڵی لە سەر نابوو و لە وێ دانیشتبوو .بە سەر کاڵوەکەیەوە نووسرابوو ":بە هیوای ئەو ڕۆژەی ئاشتی لە سەر زەوی جێگیر بێت ".
بەر لە دەست پێ کردنی یاریەکە ،دیبووم کە بە سەر نەردەکانی پەنا زەویەکە شۆڕ ببۆوە و لە گەڵ یەکێک لە یاریزانەکان دەدوا .من هەمیشە 34
یەکێک بووم لە الیەنگرانی کۆن و بە تەواو مانای یانەکان و هەروەها ئەو چیرۆک و سەربردانەی دەیگێڕنەوە و هەستم بە خۆشی کردووە .هەر بۆیە جێگاکەم گۆڕی و چوومە پەنا پیاوەکە دانیشتم .هەر زوو دەستم کرد بە قسە کردن لە گەڵی دا .بۆم دەرکەوت کە ناوی " ئیستیوارت گریفین " ە .پێی وتم: " بۆ خۆشم پێم سەیرە کە وا بوومە یەکێک لە الیەنگرانی یەکێک لەو دوو یانانە .من لە زانستگای ( یەڵ ) خەریکی دەرس خوێندنم " .وتم " :بە راستە؟ کەی دەرچووی؟ " وتی " :ساڵی . " 0111 لە ناکاو شتێکم وەبیر هاتەوە و بە پەشۆکاوی وتم " :باوکیشم لە سالی 0111 لەو زانستگایە دەرچوو .ناوی ( بیل لیتل فێڵد ) بوو " .ئاغای (گریفین) بە دەم پێکەنینەوە وتی " :ئێ ،بەڵێ ،دەیناسم .لە یانەیەکی باشدا یاری دەکرد. جارێکیش بە مەبەستی یاری چوونە بریتانیا .مەگەر وانی یە ؟ پاشانیش بیستم کە توشی گرفتی ئیحتیاد بووە .وتیان موحتادی ئاڵکۆڵ بووە ". وتم " :بەڵێ بەاڵم پاشان تەرکی کرد و چۆ ناو ئەنجومەنێکەوە کە تێیدا کەسانی تووش بوو ،بە قسە کردن لە گەڵیان ،چارەسەر دەکران .چواردە ساڵ لەوێدا تێکۆشا ". ئاغای گریفین وتی " :بە خوا باشە .زۆر باشیش یاری گۆڵفی دەکرد .وانەبوو؟ هەستم بەوە دەکرد کە ئەو بیرەوەریانە جارێکی دیکە
باوکمیان زیندوو
کردۆتەوە و هێناویانەتەوە سەر ئەم دونیایە .لە بەرچاوی خۆم باوکمم بە دی دەکرد .پیاوێکی دەم بە بزە و ئەخالق خۆش ،وەرزشکارێک ،یاریزانێکی باشی گۆڵف .ئەو کەسەی کە بە ئیمانێکی پتە و پۆاڵیینەوە تەرکی ئیعتیادی کرد .ئەو پیاوەی کە زۆر بە باشی باسی دەکەن .یەکێک لە شاعیران لە شێعرێکی دا 35
وتبووی کە یاری بەیس باڵ یاری کوڕان و باوکانە .من پێم وابوو کە ئەم مەسەلە بە تەواوی پێدە چوو .سی ساڵ لەمەوبەر کاتێک من و باوکم بە یەکەوە یاریمان دەکرد ،ئەو هانی دەدام و دەیگوت کە دەبێ لە داهاتوودا بێ ئەم الو ئەوال ببی بە یاریزانێکی بەیس باڵ .ڕۆژانی کۆتایی حەوتوو لە گەل باوکم دەچوومە سەیری کێ بەرکێکانی بەیس باڵ .من و باوکم بە یەکەوە سەیرمان دەکرد .وەبیرم دێتەوە کاتێک تەمەنم نۆ ساڵ بوو ،جلکی تایبەتی یاریزانانی ئەو یانەی خۆشم دەویست پۆشی بووم و ئامادە نەبووم کە دایان بنێم .چەند ساڵ دواتر باوکم هەمیشە باسی ئەو ڕۆژانەی دەکرد و بە شانازیەوە بۆ خەلکی دەگێڕایەوە کە چۆن بەرپرسی یاریگاکە ڕێگای نەدەدا بەو جل و بەرگەوە بچمە ژوورەوە .باوکم خوا لێی خۆش بێت ،شانازی بە بوونی کوڕەکەیەوە دەکرد. ئەو ڕۆژە کە لە پەنای هاوڕێی کۆنی باوکم دانیشتبووم و بیرەوەری زۆر خۆشم وەبیر هاتنەوە .لەو دەمەدا ئاغای گریفین ڕاچڵەکی و وتی " :زۆر حەیبە بۆ ئێمە لە جیاتی ئەوەی سەیری یاری بکەیین هەر خەریکی قسە کردنین ". وتم " :بەڵێ وایە ،بەاڵم من تام و چێژی زۆرم لە قسە کردن لە گەڵ جەنابت وەرگرت .ئەوە بۆ من زۆر گرینگە کە ئێوە ئاوا بە باشی ئاشنایەتیتان لە گەڵ باوکم هەبووە و وا بە باشی لە بیرتان ماوە ". یاری دوایی پێ هاتبوو .خەڵکی لە جێگای خۆی هەڵدەستا .دەنگی پێاڵوەکان کە دە کەوتە سەر بەشە ئاسنەکەی زەویەکە ،تەق و هوڕێکی زۆری وەڕێ خستبوو .خەلکەکە هەر هات و هاواریان بوو و دەیان ویست بە پەلە یاریگا بە جێ بێڵن .هەر بۆیە باش هەستم بە وە نەکرد کە ئاغای گریفین قسەکانی 36
کۆتایی منی بیست یان نا .بەاڵم لە دوایی دا وتی " :ژیان زۆر کورتە بەاڵم خۆشە .ئەمڕۆش کوورت بوو بەاڵم خۆش بوو. الی خۆم بیرم دەکردەوە کە ڕەنگە هەموو قسەکانی منی بیستبێ .دوایین وتەی بۆ من زۆر مانای تێدا بوو.
37
ژیانێکی پڕ ڕووداو
تهمهنی منداڵیم به جۆرێک تێپهڕی که له 01سالی دا به ته نیا و بێ سهرپهرهست مامهوه .چۆنکوو لهو دهمهدا تهنیا پشت و پهنا و کهسم که دایکم بوو به هۆی نهخۆشی کۆچی دوایی کرد و له ماڵی دونیا ئهوهی بۆ منی له دوای خۆی بهجێهێشت تهنیا بازنهیهک و زنجیرێکی بچووکی ئالتوونی بوو. الپهڕهکانی دهفتهری بیرهوهری منداڵیم ههموو به چارهڕهشی و بێ هیوایی له ژیاندا ،تۆمار کراون.تا ئهودهمهی که دایکم له ژیاندا مابوو ههمیشه له درێژهدانی خوێندن دا هاندهرم بوو و خۆشم به خوێندن زۆر دڵخۆش بووم. بهاڵم کاتێ دایکم له دونیا کۆچی کرد ههستم بهوه کرد که ئیتر درێژهدان و تهواو کردنی خوێندنم بۆ ناگونجێ. دایکم زۆرجار ئامۆژگاری دهکردم و دهیگوت تۆ دهبێ له دواڕۆژدا ببی به پارێزهرێکی به ناوبانگ و ناسراو .ئهمه یهکێک له ئاواته سهرهکیهکانی دایکم بوو.که به داخهوه ئیتر دوای ئهم بهسهرهاته نهدههاته دی و جێبهجێ نهدهکرا .زۆرجار بهدهم ههناسه ههلکێشانهوه پێی دهگوتم ( لێیاندێر ) سوڕانی چهرخی گهردوون به پێچهوانهیه و زۆر زاڵم و ستهمکاره. کاتێ له خوێندنگا به دڵێکی بریندار و بێ هیواوه مااڵواییم له هاوڕێیانی خوێندکارم کرد ،به هۆی چارهڕهشی و بێ بهختیم تهنانهت یهک کهسیشیان سهرهخۆشی لێ نهکردم و دڵخۆشی نهدامهوه .به هۆی تهواو بوونی پول و پاره و داراییم ناچار بووم ئهو هۆده و باالخانهی که له گهڵ دایکم تێیدا دهژیام به جێ بێلم و ورده ورده له گهل برسیهتی و نهداری بهرهوڕوو بووم 38
.وهبیر هێنانهوهی ئهو بیرهوهریانهی که له ماوهی سێ مانگ دوای مردنی دایکم به سهرم هاتن زۆر تال و ناخۆشن.که تهنیا دهتوانم ئهوه بڵێم که ناهومێدی و بێ هیوایی به تهواوی ئاوێتهی ژیانم بوو ..خهلکی بێ ئهوهی ئاوڕێکم وهسهر بدهنهوه به پهنام دا تێدهپهڕین و بیریان لهوه نهدهکردهوه که سبهی ڕۆژ چ چارهڕهشیهک داوێن گیرم دهبوو .نهمدهزانی پهنا بۆ کێ ببهم و چۆن چۆنی داوای هاوکاری بکهم. به دوای دۆزینهوهی کاردا تهواوی ئیدارهکانم پشکنی و ههوڵێکی زۆرم دا. بهالم بهداخهوه ههولهکهم ئاکامێکی نهبوو.شهوێکی ساردی زستانی که زهوی بهفر و سههۆلبهندان بوو ،به ڕێگادا به دوای کاردا دهڕۆیشتم و ئهو جلکه کۆن و تهنکانهم لهبهر دا بوون که به هیچ جۆرێک لهشیان له سهرما نهدهپاراستم .ئا ئهو دهمه که بهم شێوهیه خۆم دهدیت هیچ هیوایهکم به درێژهدانی ژیان نهما .خوێنی دهمارهکانم له هات و چۆ کهوت. بڕیارمدا کۆتایی بهو ژیانه وبهو دهردهسهریه بێنم. له یهکێک له کۆاڵنه تاریک و چۆڵهکانی شاردا ههنگاوم ههڵدێنایهوه و نیازم وابوو پهنا بۆ قوژبنێکی دوور بهرم و له وێدا وهکوو سهگێک که برینداره و بێ سهرپهنا دهخولێتهوه کۆتایی به ژیانی پڕ چهرمهسهری خۆم بێنم .بهسته حهبێکم له گیرفان دا بوو .بیرم لهوه دهکردهوه که پاش تۆزێکی تر چوار پێنج دانه لهو حهبانه دهخۆم و چاوهکانم به مهبهستی خهوێکی بێ خهون و خهیاڵی ههمیشهیی له سهریهک دادهنێم .به شێوهیهک بیرم له دونیا دهکردهوه ،که له الی من وهک شوێنێک دهچوو که خهڵکێکی دهولهمهند و خوێن خۆر و بێ بهزهیی لێ دهژیا و لهوێدا جیگایهکم بۆ خۆم شک نهدهبرد .لهوهها جێگایهک دا مردنم پی باشتر بوو له ههموو شتێکی دیکه .ههر جۆنێ بوو دهبوو بمرم. پاش ماوهیهک هێنان و بردنی ئهو خهیاله له مێشکم دا ،وردهورده لهوه سل بوومهوه که به سهرم دا دههات و نیازم وابوو بیکهم .پهله نهکردن و له
39
سهرهخۆیی دهوری مێشکیان دابووم .دهنگی ههڵێنانهوهی ههنگاوهکانم له کۆاڵنهکهدا وهکوو دهنگی پێی کهسێکی ناشوناس دهنگی ئهدایهوه .کاتێک له چوار ڕێیانهکه نزیک بوومه وه ،هاتنی کهسێک بهرهو الم ،که کواڵوهکهی سهری تا سهر گوێیانی دادابۆوه و ڕدێنه ڕهشهکهی کهمێک هاتبوو ،سهرنجی ڕاکێشام .له پێش چاوانی من دهتگوت کهسێکی ناسیاوه .ههنگاوهکانم توندتر کردن .بهاڵم وهکوو بڵێی کابراش به دوای منهوه یه ،ههنگاوهکانی توندتر ههلێنانهوه .لهو دهمهدا که ئهڕۆیشتم ههستم کرد دهستی کهسێک خرایه سهر شانم .به دهنگێکی نامۆ وتی :کوڕم بۆ کوێ دهچی؟ منیش به دهنگێکیمهیلهو ماندوو والمم دایهوه :بۆ لێم دهپرسی؟ بۆ ههر شوێنێک پێم خۆش بێ دهچم .کابرا تۆزێک شانی ههلتهکاند و وتی؛ ڕاسته حهقی من نیه ئهو پرسیاره بکهم بهاڵم له ڕوخسارت ڕا پهشۆکاوی دهردهکهوێ که دهورانێک منیش گیرۆدهی ئهو حاڵهته بووم .ئێستاش پێم خۆشه ڕاستیهکهم پێ بڵێی ئاخۆ چ دهردێک ئازارات دهدا .ئایا دهردی ئهوین و خۆشهویستی؟ ههرچهنده تۆ تازه پێ دهگهی و تهمهنت بۆ ئهوینداری کهمه ،بهالم پێم بڵێ چ شتێک جگه لهمه تۆی توشی ڕۆژێکی ئاوا کردووه ،ئایا چاره ڕهشی یان ناهومێدی،کامهیان؟ والمم دایهوه و گوتم تا ڕادهیهک ههردووکی ئهمانه. بهاڵم ئیتر وازم لێ بێنه با بڕۆم .کابرای نهناسیاو سهری ڕاوهشاند و گوتی؛ ئهگهر ئێستا لێت گهڕێم بڕۆی ،حهتمهن توشی کردهوهیهکی شێتانه دهبی، بهاڵم ئهگهر جارێ ئیزنی ڕۆیشتنت نهدهم تائهو ماوه ناخۆشهت تێپهڕ دهبێ ڕهنگه ... لهو دهمهدا هاتمه جواب و والمم دایهوه :کام ماوهی ناخۆش و مهترسی دار؟ ئایا تۆ پێت وایه مهترسی بۆ خۆی چارهسهر دهبێ که تهنانهت له گیرفانم دا (دینارێک) یش شک نابهم؟ تهنانهت کهسیش نیه بچوکترین هاوکاریم بکات و دهستم بگرێ؟ واڵمی دامهوه من هاوکاریت دهکهم و دهستت دهگرم.
40
ئهمجارهیان به پێچهوانهی سهرهتا که چاوم پێی کهوت و وهکوو کهسێکی گهڕۆک و فهقیرم هاته بهرچاو ،به سهرسوڕمانهوه تێی ڕامام .لهو دهمهدا دهستی خسته ناو گیرفانی و چهپکێک پارهی ههزار فرانکی دهرهێنا و گوتی: ڕۆڵه ئهو پاره بگره بزانه بهشت دهکات؟ وتم به ڕاستی سهرم سوڕماوه و نازانم سهبارهت بهو پارهیه چۆن ههستی خۆم له حاست تۆدا دهربڕم .کابرا دیسان پاش تۆزێک ئهم ال و ئهو ال ،شانهکانی ههلتهکاند و وتی :ڕۆڵه پێت وانهبێ من کهسێکی پیاو چاک و خزمهتکاری ناوکۆمهڵم .سهخاوهت و جوانمێری له الی من زۆر کهمه .تهنیا شتێک که لێرهدا هانی دام بۆ ئهم کاره ئهوه یه که من قهت خهلکی بێچاره و بهدبهختی وهکوو خۆم خۆش ناوێ. کاتێ چاوم پێت کهوت ،ڕوخسارت دلی وهجۆش هێنام و کاری تێ کردم. دیسانیش ئهگهر پێویستیت به من بوو دهتوانی سهردانی قاوهخانهی (ئهستێرهی تهالیی) بکهی ،که له پشتی پردی کۆن ههڵکهوتووه و لهوێ دهمبینیهوه .هیچ له قسهکانم دودڵ مهبه .ئهوهی به دڵنیاییهوه دهڵێم و به تهواوی بڕوام پێ بکه. دوای ئهوهی ئهو بهشهی قسهکانی تهواو کرد منیش زمانم تێکهڵ پێکهڵ کرد و وتم بمبوره که ئهم قسهیه دهکهم ،پێم وایه تۆم له شوێنێکی دیکه ش دیوه. واڵمی دامهوه و وتی منیش پێم وایه تۆم له شوێنێکی دیکه دیوه بهالم وهسهر یادم نایهتهوه له کوێم دیتوی .به دهم قسه کردنهوه بیرم لهوهش دهکردهوه که داخۆدهبێ له کوێی دیکهش دیبم .لهو دهمهدا شتێکم به بیردا هات و وتم: وهبیرم هاتهوه ئا ئهو دهمهی که له خوێندنگا شههادهی دیپلۆممان دهدرایهوه ،له ساڵۆنهکهدا چاوم پێت کهوت ،ڕهنگه تۆ باوکی یهکێک له خوێندکارهکان بیت؟ کابرا به بیستنی ئهم قسهیه زرم دای له قاقای پێ کهنین و وتی من باوکی یهکێک له خوێندکارهکان بم؟ نا من نهبووم .ئهگهر بزانی من کێم زۆر کهس له شوێنێکی ئاوا چۆل دا له بهرهو ڕوو بوون له گهڵ من توشی ترس و خۆفێکی زۆر دهبن .با ئیتر ئهو باسه وهال بنێین .ئێستا پێم بڵێ
41
داخۆ فکر و خیاڵی سهیر له سهرت دهرچووه و هاتوویه وه سهر خۆ؟ وتم بهڵێ ههست پێ دهکهم که هاتوومهوه سهرخۆ. ههڵس و کهوتی ئهو کابرایه پێم وایه له فکر و خهیاڵی من زیاتر چی تر نهبوو .من نهمدهزانی ئهو کێیه و کاری چیه و بهاڵم له قسهکانی ڕا وام بۆ دهرکهوت که کابرایهکی دزه یان کهسێکی لهو جۆرهیه .ههرچیهکی بوو بۆ من زۆر گرینگ نهبوو .تهنیا ئهوهم له سهر بوو سپاسی هاوکاریهکهی بکهم . بونی ئهو پارهیه له گیرفانم دا گوڕ و تینی تایبهتی له ژیانم دا پێ ئهبهخشیم و بۆ داهاتوو بهرنامه ڕێژیم دهکرد .کابرا سهد ههزار فرانکی دابومێ .که به خهیاڵێکی ئاسودهوه بهو پاره دهمتوانی بچم کارێک بدۆزمهوه .له گهڵ کابرا که هێشتا ههر به یهکهوه ههڵوهستابوویین ،پێم وت کاتێک توانیم پاره وهسهر یهک بنێم له قاوهخانهی ئهستێرهی تهالیی دێمهوه الت و چاکهی ئهو چاکهیهت دهدهمهوه .ئهویش وتی :پێویست بهوه ناکات .تۆ تهنیا کاتێک وهره بۆ ئهو قاوهخانه که پێویستت به یارمهتی ههبوو .له وێ ههموو کهس من به ( مۆرۆ ) دهناسێ و تۆش بهو ناوه پرسیار بکه .له چاوهکانی کابرا دا خهم و نارهحهتیهک خۆی دهنواند و وهکوو ئهوهی نیازی ههاڵتنی ههبێ ،زوو له الم دوور کهوتهوه. له و دهمهدا من به تهنیا مامهوه و ئیتر ههستم به هیچ سهرمایهک نهدهکرد. چۆنکوو دلنیا بووم که بۆ شه و خواردنێکی باشم دهبێ و له ناو تهخت و نوێنی گهرمیش دا دهخهوم. بۆ گهیشتن به سهرکهوتن ههلێنانهوهی یهکهم ههنگاو دهسته بهری ئهو سهرکهوتنه د ابین دهکات .لهو ڕۆژه به دوا ئیتر زهمانه ڕووی گرژ و مۆنی له حاستی من وهال نا .به زوویی توانیم کارێک بدۆزمهوه و له زانکۆیهکدا بۆ
42
درێژهدانی خوێندن ناوم نووسی .سهڕای ئهوهی که ماوهی زۆرم بۆ خوێندن نهبوو بهاڵم به ئهرکی سهرشانی خۆم دهزانی که تهنیا ئاواتی دایکی بهسته زمانم که ( پارێزهر ) بوون ،بوو له داهاتوو دا وهدی بێنم یهک دو سال تێپهڕی .جار جاره سهرم له قاوهخانهی ئهستێرهی تهالیی ههڵدێنا و سپاسی کابرای ناشوناسم دهکرد و له ئاکامی خوێندنهکهم ئاگادارم دهکردهوه. ئهویش زۆر جار به زۆری پارهی دهدامێ. ئهو کابرایه واتا ( مۆرۆ ) کێ بوو و بۆچی یارمهتی دهدام؟ ههرجاره که دهمدیت دهمویست ئهو پرسیارهی لێ بکهم ،بهاڵم ئهو زوو بهڕێی دهکردم. له دوایهمین جاردا که چاوم پێی کهوت به توورهیی گوتی ( :لێیاندێر ) لهمهو دوا قایل نیم و نابێ بێیه سهردانم ،چۆنکوو تۆ کوڕیکی نهجیب و لێ هاتووی و دۆستایهتیت له گهل کهسێکی وهکوو من ،دهستکهوتێکی باشی نیه و بێ بایهخه .وتم ئاخر بۆچی؟ قهت وا نیه ،تۆ تهنیا کهسێکی که من له دونیادا له ههموو کهس زیاتر بایهخی پێ دهدهم و ڕێزی دهگرم .تۆ بووی که منت له بێ شانسی و ناهومێدی و تێدا چوون ڕزگار کرد .تۆ ههرچیهکی بیت ،من شانازی به دۆستایهتی له گهڵ تۆدا دهکهم و زۆری پێ سهربڵیندم. ماوهیهک سهری له سهر ڕوخسارم ههڵنهبڕی و تێم ڕاما.ئینجا سهری ڕاوهشاند و گوتی :لێیاندێر ،ئێستا ئیتر هۆگری و بڕوایهکی تهواوم پێته .وهره با بچین له پهنا ئهو مێزه دانیشین تا چۆنیهتی بهسهرهاتی ژیانی خۆمت بۆ بگێڕمهوه .له نێوان تێکه و لێکه و بگره و بهردهی ناو قاوهخانهکه دا ،بهم شێوهیه دهستی به گێڕانهوهی به سهرهاتی ژیانی کرد: له تهمهنی تۆدا بووم و وهکوو تۆ کوڕێکی نهجیب و لێهاتوو بووم .تهنیا پهروهرده و فێر کردنی تۆم نهبوو .له کارگهیهکی گهوره دا که ناوی ئێسپێر بوو کارم دهکرد .به چهشنێک له کارهکهم دا سهرکهوتوو بووم که توانیبووم
43
سهرنجی ههموو الیهک بۆ الی خۆم ڕاکێشم .تهنیا ئاواتێک که ههمبوو ئهوه بوو که ڕۆژێک ببم به بهرپرسی بهشیک له کارگهکه.سهرهڕای ئهوهی که جارجاریش به هۆی ناکۆکی بیر و ڕاوه له نێوان من و بهرپرسهکه دا کێشه پهیدا دهبوو ،من هۆگری و دڵخۆشیم به بهرپرسهکهم ههر ههبوو و بڕواشم وابوو ڕۆژێکیش ههردێ که ئهویش ئهرک و وهزیفهی که ئاواتم بوو پێم بسپێرێ.بهاڵم به داخهوه شهوێک بهرپرسهکهمیان به مردوویی له هۆدهکهی دا دۆزیهوه و منیش دوایین کهس بووم که له الی بیندرابوو.کاتێک ههستم کرد که ڕهنگه تاوانی کوشتن بدرێته پال من ،بیرم له ههالتن کردهوه و به کردهوه بهڕێوهم برد.ڕهنگه ئهو کارهم زۆر کاریکی باش نهبووبێ.بهالم من دلنیا بووم که ئهگهر بگیرێم زیندانی دهکرێم و تهمهنم لهوێدا به سهر دهچوو.دوای ئهوهی که ههالتم ئیتر به تهواوی تاوانهکه به سهر مندا بڕا. دوای ئهوهی به شێوهی دووربهدوور (غیابی) دادگایی کرام ،بڕیاری زیندانی ههتا ههتاییم به سهر دا بڕا.بهالم لێیاندێر سوێندت بۆ دهخۆم که به هیچ جۆرێک دهستم به خوێنی ئهو کابرایه سور نهبووه .له سهردهمی دادگایی کردنیشدا تهواوی سهروهت و پاشهکهوتی خۆم بۆ ئهو پارێزهره نارد که دادگا بۆ بهرگری له من دیاری کردبوو .بهو مهبهسته که کارێ بکات بێ تاوانیم بسهلمێنێ .بهالم به داخهوه نهگونجا .ماوهی ده ساڵ له دهرهوه مامهوه .به هۆی هۆگری و خویهک که به واڵتی خۆم ههمبوو دوای کۆتایی شهڕ گهڕامهوه واڵتم .ناسنامهکهم گۆری و ئێستا به دوور له چاوی یاساو و قانوون خهریکی تێپهڕاندنی ژیانم و بهو هۆیهوه ناتوانم پیشهیهکی دیاری کراوم ههبێ .ههتا ئهمڕۆ قانوون له گرتنم دا سهرکهوتوو نهبووه .ئهگهر بێت وبمدۆزێتهوه دیسان زیندانیم دهکات. مۆرۆ دوای ئهو وتانهی بێ دهنگ بوو .ڕهش داگیرسا.له چاوهکانی ڕووناکاییهکی له چهشنی ئهلماس یان باشتر بڵێم وهکوو دلۆپه فرمێسک که
44
توانای جوڵهی نهبوو دیار بوو.لهو دهمهدا دهستی هاوکاریم بهرهو الی درێژ کرد و وتم من ئێستا له ههموو کات زیاتر دۆستی تۆ و سهر له پێناوی تۆم. دیسان وتی :لێیاندێر خۆشهویستی و دۆستایهتیت بسهلمینه و ئیتر مهیه سهردانم. هیچ والمێکم نهدایهوه .بهاڵم له الی خۆم فکرێکم بۆ خولقا.ئهویش ئهوه بوو که مۆرۆ ڕۆژێک توانی دهستی من بگرێ و ڕزگارم بکات ،ڕهنگه منیش بتوانم ڕۆژێک بۆ ئهو قازانجێکم له دهست بێت. ئیتر تا ئهو کاتهی که بڕوانامهی لیسانسی مافم وهرگرت بۆ سهردانی نهچوومهوه .ئهوکاتیش له مۆرۆ زیاتر کهسی دیکه نهبوو له دلخۆشی له ڕادهبهدهری مندا بهشداری بکات و پیرۆزباییم پێ بلێ. کاتێک چوومه الی له قاوهخانهدا له پهنا مێزێک دانیشتبوو .دهتگوت مهسته. چاوهکانی زهق کردبوون و ددانهکانی ده سیڕهوه دهبرن.که چاوی پێم کهوت وتی :ئای لێیاندێر ئێستا بوویه پیاویکی تهواو .وتم بهڵێ واایه مۆرۆ .بهاڵم زۆرت پێ قهرزدارم ،چۆنکوو ئێستا بوومه پارێزهر .یهک پێ له سهر کورسیهکه ههستا و دهستێکی دۆستانهی له سهر شانم دا و له چاوهکانم ورد بۆوه .دیسان به لهشێکی ماندوو کهوتهوه سهر کورسیهکه و ئافهرینی پی گوتم و خۆشحالی خۆی له گهیشتنم به ئاوات دهربری. له قسهکانی ڕا ماندویهتی له ڕادهبهدهر بهدی دهکرا.وهکوو ئهوهی بلێی به ساڵێک به ڕادهی چهندین ساڵ پیر بووبێ .لێم پرسی ئهرێ باشه مۆرۆ تۆ کهسی ناسیاو و خزمی نزیکت ههیه؟ بێ ئهوهی سهر ههلبرێ وتی بهلێ ئهوکات کهسێکم ههبوو ،بهالم ئێستا واوێدهچێ نهمابێ .وتم :ڕهنگه ئێستا
45
چاوهڕوانی تۆ بکهن و شایهد بتوانی ڕۆژێک بگهڕێیهوه ماڵهکهت .وتی هیوایهکی خۆشه ،بهاڵم پێم وایه قهت نایهته دی. له جێگای خۆم ههستام و پێم وت :پێم وایه تا ماوهیهک ناتوانین یهکتر ببینین. بهاڵم بڕوات بێ که قهت چاکهی تۆ و قهرزی تۆ که له سهر شانمه له بیر ناکهم .لهو کاته به دواوه ئهو فکره نهگۆڕه بهردهوام له مێسکم دا دهخوالیهوه .من له الی پارێزهریکی زۆر به ناوبانگ و لێهاتوو کارم دهکرد.بڕواشم وابوو که ڕۆژیکیش دێ نۆره بگاته من و ناو و ناوبانگم باڵو بێتهوه. بهر لهوهی له گهڵ مامۆستاکهم دا قسه بکهم بڕیارم دا بۆ خۆم لێکۆلینهوهیهک له سهر پهروهندهی دادگاییهکهی مۆرۆ ئهنجام بدهم .دوای ماوهیهکی زۆر لێکۆلینهوه بۆم دهرکهوت که بهرپرسی ئێستا کارگهی ئێسپێرا، شهریکێکی ههیه که ناوی( ئانز بێلبێری )یه.که ئهو شهریکه ههر ئهو پارێزهرهیه که ڕۆژیک له دادگادا پارێزهری مۆرۆ بووه .تهواوی ئهو پهروهندانهی که لهو بارهوه نووسرابوون له ماڵهوه کۆم کردنهوه و پاشان لهو بارهیهوه له گهڵ مامۆستاکهم دا قسهم کرد.ئهویش زۆری سهرنج دایه و هانی دام و دلنیاشی کردمهوه که به هۆی ئهو کارهوه ناوبانگ دهردهکهم. دوای ساڵێک کار و لێکۆڵینهوهی بهردهوام ،له دادگادا پارێزهری مۆرۆم وه ئهستۆ گرت و به دهلیل و مهدرهکی زۆرهوه بهرپرسی کارگه و شهریکی ئهوم به تاوانبار ناسین و بۆ سهر مێزی تاوانبارانم ڕاکێشان. بهرێوه چوونی ئهو دادگایه له فهرانسه دا به شێوهیهکی بهرباڵو دهنگی دایهوه و سهرهنجام تاوانباری ڕاستهقینه ئاشکرا بوو .ئهویش ئهو کهسه بوو که
46
سهروهت و دارایی بهڕێوه بهری کوژراوی کارگهی به میرات بۆ به جێ مابوو .مۆرۆ ش هیچ چهشنه تاوانێک نهیگرتهوه. الپهڕهی ههموو ڕۆژنامهکان پڕ له باسی ڕهوتی ئهو دادگایه بوو .کاتێ سهردانی 'مۆرۆ' م کرد ،هێشتا لهو بارهوه هیچی نهزانیبوو .چۆنکوو زۆربهی کاتهکان ههر له هاتو چۆ دا بوو .ده گهڵ چاوی پێ کهوتم ،خۆشیهکی له ڕادهبهدهر سهرتاپێی داگرت و دهستی خسته ناو دهستم و پێم وت: پیرۆزباییئم لێ بکه سهبارهت به دۆزرانهوهی بکوژێک .بیستنی ئهو قسهیهی زۆر به الوه سهیر بوو .بۆیه به سهرسوڕمانهوه تێم ڕاما .لهو دهمه دا کهسێکی ناشوناس وه ژوور کهوت و سهرنجی مۆرۆ ی ڕاکێشا .به شک و گومانهوه ده مۆرۆ ڕاما .ئهویش تێی ڕامابۆوه .لهو دهمه دا مۆرۆ لێی پرسیم :ئهو کابرایه کێیه؟ بۆ وا تێم ڕاماوه؟ وتم نیازی ئهوهیه که له گهڵی دا بچی .چاک له مهبهستهکهم نهگهیشت .ههر بۆیه ڕهنگێکی هێناو برد و به تورهییهوه وتی :ئاخری ئهتۆش کاری خۆت کرد و منت پێوه کرد؟ ههرچهند ههولم دا تێی بگهیهنم که ئهو کابرایه بۆ ئهوه نههاتووه دهست به سهری بکات ،بهلکوو دهیهوێ شهڕهف و کهرامهتی له دهست چووی بۆ بگهڕێنێتهوه.کهچی ئهو ههر بڕوای پێ نهدهکردم .منیش سهروتاری ڕۆژنامهکهم له بهر دهمی دانا و کاتێک چاوی پێ کهوت ،ڕاست دڵۆپه فرمێسکێک له چاوهکانی تکایه خوار و کهوته سهر ئهو شوێنه که ناوهکهی له سهر نووسرابوو و وتی :ئهی خوای گهوره ،ئهو شتهی که ئێستا من دهیبینم ئایا ڕاسته؟ ههموو کهس بۆی دهرکهوتووه که من بێ تاوانم؟ ئایا دیسان وهکوو پێشوو دهتوانم که سۆرهت و ناوبانگم دهربکهومهوه و کهس به بینینم توشی ترس و دله خورپه نهبێ ؟ لێیاندێر ،ئهوجار وهره دهستت ده نێو دهستم بنێ .چۆنکوو تۆ تهنیا کهسێک بووی که پێت وابوو من بێ تاوانم و دهستم به خوێنی کهس سوور نهبووه.
47
تۆ قهت له حاستی من دا دودڵ نهبووی .به ناڕهتی و ئاڵۆزکاویهوه پێم وت: مۆرۆ ،پهله بکه و بهره و ماڵهکهت بگهڕێوه ،چۆنکوو دڵنیام ئێستا ههر نهبێ کهسێک چاوهڕوانی تۆ دهکات. زۆر به وردی لێی دهڕوانیم. ههبێت .بهالم هیچی نهوت و دوای ڕۆیشتنی له قاوهخانهی ئهوهی که مۆرۆ به بێ تاوانی خۆشی بکهم ،بهاڵم کهیفێکی وام
وهکوو ئهوهی بڵێی نیازی درکاندنی شتێکی به دوای نێردراوی پۆلیس دا وهڕێ کهوت. ئهستێرهی تهاڵیی وهدهر کهوتم .سهرهڕای دهرچوو بوو و دهبوو من ههست به کهیف نهبوو.
له دڵم دا ههستم به جۆره ناڕهحهتی و بێ هیواییهک دهکرد .ئهمه له جێی خۆی ،بهاڵم خۆ دهبوو ههر نهبێ سهبارهت بهوهی که له تهمهنی گهنجێتی و تازه پێ گهیشتووییم دا وا له ناکاو و له پڕ ناوبانگم دهردهکرد ،دڵخۆش و شاد بامایه .بهاڵم بۆچی وانهبووم. به ناڕهحهتیهوه بهرهو مال وهرێ کهوتم.که له بااڵخانهیهک دا له ناوسێ هۆده دا به ئاسودهیی دهژیام .له مالدا دڵمم ئۆقرهی نهدهگرت که پێم وابوو به هۆی تاریکایی هۆدهکانه .بۆیه چرایهم داگیرساند .لهو دهمهدا چاوم به وێنهیهکی دهم به پێکهنینی دایکم کهوت که بهسهر دیوارهکهوه ههلواسرابوو.وهکوو ئهوه دهچوو پێکهنینهکهی له گهل جارانی پێشوو جیاواز بێت .بیرم له مۆرۆ دهکردهوه.بیرم لهوه دهکردهوه که ڕهنگه ئێستا له کۆری بنهمالهکهی دانیشتبێ و زۆر کهیف خۆش بێ .بهالم له مالی ئێمهدا هیچ باسێک له خۆشهویستی و خۆشهویستان نهبوو و چرای خۆشهویستی هێشتا دانهگیرسابوو. لهو دهمهدا بهرهو الی تهلهفۆنهکهچووم و گوشیهکهم ههلگرت و زهنگم بۆ
48
هانریت لێدا .هانریت کچیکی زۆر نهجیب و هێدی و مهند بوو و له الی مامهکانی دهژیا .بهاڵم ئهوان به داخهوه له گهڵی زۆر به خراپی دهجوالنهوه. هانریت له یهکێک له قاوهخانهکاندا له سهر سندوقی حیسابداری بوو.دایک و بابی نهبوو و مامهکانیشی زۆر به باسی ههڵس و کهوتیان له گهل نهدهکرد. ئهویس وهکوو گیانداری بهسته زمان وابوو و ههرجی پێیان گوتبا دهیکرد. سهرهڕای ئهوهی له بنهمالهکهی خۆی دا گیر و گرفتی ههبوو ،منیس به خراپی له گهلی دهجواڵمهوه.چۆنکوو من ئهو ژنانهم خۆش دهویستن که دهولهمهند بوونایه .بهالم ئهو جۆره ژنانهش زۆر له گهڵم یهک نهبوون و ڕوویان پێ نهدهدام .هانریت خۆشی دهویستم و بهالم قهت داوای شتی لێ نهکردم و چاوهڕوانی هیچی لێم نهبوو. له سیمی تهلهفۆنهکهوه دهنگی ئاڵۆزکاوی هانریتم بیست که وتی :لییاندێر چی بووه؟ وتم هانریت دوای کۆتایی کارهکانت دهبێ لهو کاتژمێرهدا سهردانم بکهیت .وتی لێیاندێر ئاخر جوان نیه بێمه الی تۆ چۆنکوو ههم تۆ تهنیای و ههمیش من کچیکی گهنجم .پێم وت :به خۆرایی کێشه و بێشهم له گهل مهکه دێی یان نا؟ باش گوێم لێ بگره ،ئهگهر ئهمشهو نهیهی ئیتر هیچ کات یهکتر نابینینهوه .به بیستنی ئهو قسانهم هانریت وازی لهوو دهبێ و نابێیه هێنا و زۆر به لهسهرهخۆییهوه وتی :لێیاندێر لهبهر ئهوهی لهو دونیایهدا جگه له تۆ کهسی دیکه شک نابهم و زۆر هیوام پێی و نامهوێ دڵت بڕهنجێنم ،زۆر باشه دێمه الت. ئیتر گوشیهکهم دانا و تا کاتی هاتنی هانریت به الیهنی کهمهوه چل دهقیقه ماوه مابوو .الی خۆم بیرم لهوه دهکردهوه که ئایا بۆچی وا به توڕهیی له گهل هانریت جواڵومهوه و بۆچی داوام لێ کردووه که تایبهتی دهبێ لهو شهوهدا سهردانم بکات؟ دهستم به نێو چاوانمهوه گرتبوو و ده فکران
49
ڕاچووبووم .له پهنا پهنجهرهکهڕا ئهمڕوانی یه سهر شهقامهکه .لهو دهمهدا زهنگی سهردهرگاکه لێی دا و بهرهو الی دهرگاکه چووم و کردمهوه .بهالم به شێوهیهکی چاوهڕوان نهکراو ئهوهی که چاوم پێ کهوت و له بهر دهرگاکه وهستا بوو مۆرۆ بوو .به سهرسوڕمانهوه هاوارم لێ کرد و وتم :قهرار نهبوو بچیهوه الی کهسهکانت؟ بۆ مهگهر ئهوان له ماڵ نهبوون؟ خۆی به دهرگاکهوه مهڵۆس داو به زمان تێک ئااڵویهوه وتی :بهڵێ ئهوان له مال نهبوون ،بهالم خۆ تۆ دهزانی که خێزانم چهند له مێژه مردووه و پێشم وانی یه که کوڕهکهم دوای چهندین ساڵ دووری پێی خۆش بێ بچمهوه الی .وتم: چۆن دهبێ وا بێ؟ باشه تۆ بۆ ده بێ ئاوا بیر بکهیهوه؟ که سهڕای بی تاوانیت کوڕهکهت دیسانیش نایههوێ بتبینێت؟ دیسان ئهگهریش تاوانبار بایهی کوڕهکهت نابێ به چاوێکی سووک لێت بڕوانێ .درێژهم به قسهکانم دا و وتم: ئای چهندهم پێ خۆش بوو له جێگای کوڕهکهت بامایه .خۆزگه بتزانیبایه که ژیانی من چهنده بێ ماناو ناوهڕۆکه .سهرهڕای ئهوهی که کهسێکی به ناوبانگم بهالم کهس خۆشی ناوێم ،جا ئهوه چ مانا و مهفهومێکی ههیه ،به ناوبانگ بم بهالم کهس خۆش نهوێم! مۆرۆ به بیستنی ئهو قسهیهم چاوهکانی پڕ بوون له فرمێسک .دهستی لهرزۆکی خسته سهرشانم و وتی لێیاندێر ،بۆ یهکهم جار که چاوم پێت کهوت وهکوو کوڕهکهم کهوتیه بهر دڵم و خۆشم ویستی .پاشان غوربهتی نیشتهوه و وتی :لێیاندێر ،ئهمن هاتوومه ماڵی تۆ ،تۆی که کوڕی ڕاستهقینهی منی! نهمدهزانی چیم دهدیت و چیم دهبیست .ههر ئهوهنده که ڕووناکاییهک ناخی دڵمی ڕووناک کردهوه و وتم :ئهتۆ ...یانی تۆ؟ وتی :بهڵێ لێیاندێر ،من باوکی تۆم ،ئهدی چۆنه تا ئێستا قهت ئهو گوومانهت نهکردووه ؟ لهو قسانهدا بوو که یهکترمان تووند له ئامێز گرت و وتی :نازانی له کهنگێوه
50
ئاواتم ئهوه بوو که جارێک ئاوا به گهرم و گوڕی له ئامێزت بگرم و تووند به خۆمهوه ڕاتگووشم؟ مۆرۆ کاتی خۆی له گهل دایکم تێکهاڵوی و دۆستایهتیان ههبوو و قهول و قهراری پێک هێنانی ژیانی هاوسهرێتیان به یهکتر دابوو .ههروهها ڕۆژهکهشیان دیاری کردبوو.کهچی تاوانی کوشتنی درایه پاڵ و بهرهو دهروهی والت ڕای کرد. هیچ کات له سهر وهزعی خۆی ههواڵی بۆ دایکم نهدهنارد .چۆنکوو دهیویست تا دایکم جوانه و تهمهنی له خوارێیه ،له گهڵ کهسێکی دیکه دا ژیانی هابهش دامهزرێنێتهوه.کاتێ گهرایهوه واڵتهکهت خهبهری زانی که تهنیا چهند مانگ دوای ڕۆیشتنی ،هاوسهرهکهی کوڕێکی بووه .بهردهوام له دوورهوه ژیانی ئێمهی له ژێر چاوهدێری دابوو .ئهو دهیگوت به ئاواتهوه بووم جارێکی دیکه به خۆشحاڵی دایکت ببینمهوه .بهالم کۆچی کرد و ئاواتهکهم نههاته دی. ههروهها دهیگوت ئهو کهسهی که له سالۆنی زانستگا چاوت پێی کهوت ئهوه من بووم که له بهر تۆ هاتبووم .بێ ئهوهی که تۆ ههست پێ بکهی بهردهوام له ژێر چاوهدێریم دابووی و دهمویست بتپارێزم و ئاگام لێت بێ .ئا کوڕم، ئێستا من به باوکی خۆت قهبول دهکهی؟ ئێستا دهمزانی داخۆ دایکم ئهوکات بۆجی ئاواتی ئهوه بوو ببم به پارێزهر و لهو پێناوهدا ئاوا ههولی دهدا و زهحمهتی دهکێشا و فرمێسکی دهڕشت .بهاڵم زۆر حهیف ،ئهو مرد و ئاکامی زهحمهت و کوێرهوهری خۆی نهدیت. لهو دهمهدا که له ناخی بیرهوهریه شیرینهکانی ڕابردوو ڕاچووبووم ،زهنگی دهرگاکه لێ دراو منیش چووم کردمهوه.که ڕوانیم هانریت له قاپی دهرگاکه دهرکهوت پهردهم به سهر ڕق و قینی دلم دا کێشا و ههمووم له یاد بردهوه
51
.ههستم دهکرد که دایکم و هانریت بونهوهرێکن له ڕادهی پهرهستن دا .دایکم ئهو ژنهی که منی دهپهرهست و تهواوی وجوودی پڕ له زهحمهت و ئهمهگناسی له حاستی من دا بوو ،پێم وابوو که ههر ئهویش هانریتی بهرهو الم ناردووه که ئاگاداریم لێ بکات .هانریت دهستی خسته ناو دهستمهوه و تووند به خۆیهوه ڕاگووشیم .وهکوو ئهو چۆلهکهی که له سهرمان و بۆ ئهوهی گیانی له دهست نهدات ،پهنا دهباته به میچی سۆبهی داگیرساویش. پاشان وتی :لێیاندێر ئێستا که هاتووم بۆ الت هیچ ناترسم ،چۆنکوو دهزانم هیچ نیازی خراپت له گهل من نیه. فرمێسکی کامهرانیم دڵۆپ دڵۆپ به سهر گۆنادا دههاته خوار و هیچ وهسهر خۆم نهدهینا .لهو دهمهدا وتم :هانریت بۆیه بانگ هێشتم کردووی بۆ ئهوهی وهکوو هاوسهری دواڕۆژم به باوکمت بناسێنم. به بیستنی ئهو قسهیه ،وهکوو چۆن بریسکهیهکی ئاسمانی لێدهدا و ئهدرهوشێتهوه ،ڕووخساری هانریتیش ئاوا ڕوون بۆوه و گهشایهوه .کاتێ باوکم چاوی پێی کهوت وتی :جگه لهو کچه تا ئێستا کهسی دیکهم نهدیوه شانازی ئهوهی پێ بڕا بێ ئاکار و کردهوهکانی له وێنهی ئاکار و کردهوهی دایکی تۆ بن. لهو دهمهدا که سهرم ههڵێنا ،وێنهی دایکم ههروا به سهر دیوارهکهوه پێ دهکهنی.
52
قۆڵبڕینێکی گەورە لە فەڕانسەدا وەرگێڕانی لە فارسی :شاخەوان عەزیزی سەرچاوە :دنیای سخن /ژمارە 1
لە یەکێک لە رۆژەکانی بەهاری ساڵی 0121ی زایینی دا ' ،ئاندرە پۆئاسۆن' لە بەردەم میوانخانەی 'کریلۆن' ی پاریس ،لە تاکسی دابەزی .ئاندرە لە ناخی دەروونی دا لە خۆوە هەستی بە دڵە ڕاوکەیەکی مەترسیدار دەکرد .ئەو باش دەیزانی کە بازرگانێکی سەرکەوتووی ئاسنە واڵەیە و هەتا ئەمڕۆ زۆر مامەڵە و سەودای گەورەی لەو چەشنەی کردووە .بەاڵم ئەمجارەیان زۆر دەترسا. چۆنکوو بۆ یەکەمین جار بوو کە لە گەڵ یەکێک لە بەرپرسە گرینگەکانی واڵت بەرەو ڕوو دەبۆوە .بە پێی ئەو داوەتنامەی کە بۆیان نارد بوو ،دەبوایە لە کاتژمێر دە و نیوی سەر لە بەیانی چووبایە دیوی کۆنفرانس لە ناو هوتێلی ' کریلۆن ' دا .ئەو زۆر بەر لە کاتی دیاری کراو گەیشتبۆ هوتێل .ئارامی لێ هەڵگیرابوو و توورە دەهاتە بەرچاو .ئەم جۆرە شوێنە تایبەتی و ڕازاوانە بێ ئەوەی بیهەوێ دەیانخستە ناڕەحەتی و ئازاریان دەدا .ئەو مەسەلە خۆی لە خۆی دا سەیر دەینواند .بەرەو پرسگەی زانیاری لێ وەرگرتنی هوتێل چوو بۆ ئەوەی لە سەر دیوی کۆنفرانسەکە پرسیار بکات .لە بەر دەم دەرگاکە گەنجێک کە جل و بەرگێکی ڕێک و پێکی لەبەر دابوو و ڕواڵەتێکی جوانی پێ بەخشیبوو ،بەرەو پیلی هات و وتی " :ئاغای پۆئاسۆن زۆر بە خێر بێن. پێشەکی سەبارەت بە قبوڵ کردنی داوەتی ئێمە زۆر سپاستان دەکەیین .پاش یەک دو دەقیقەی تر نوێنەری وەزیریش تەشریف دێنن ".
53
جگە لە گەنجەکە چوار کەسی دیکەش لە دیوەکە دا بوون کە پۆئاسۆن دو کەس لە وانی دەناسی .یەکیان ناوی ' پلەوەن ' و ئەوی دیکەیان ' ژیرۆس ' بوو کە لە دەوروبەری جادەی وێرسای خەریکی کاری بازرگانی بوو .دوای ماوەیەک دەرگا کرایەوە و پیاوێکی بااڵ بەرز کە تەمەنی لە دەوروبەری سی و چەند ساڵی دیار بوو ،بە ڕواڵەتێکی تەواو ڕێک و پێک وەژوور کەوت. سکرتێرەکەی کە پیاوێکی گەنج بوو وتی " :دەی بەرێزان تکایە دانیشن. جەنابی جێگری وەزیز دەیەوێ قسەتان بۆ بکات".
کاتێک هەموو الیەک لە شوێنی خۆیان دانیشتن ،پیاوە کەڵە گەتەکە جانتاکەی کردەوە و چەندین سەنەد و بەڵگەی دەرهێنا و پاشان وتی" :بەڕێزان ،ئێوە پێشتر لە گەڵ سکرتێرەکەم ئاشنا بوو ون .من جێگری وەزارەتی پۆستە و گەیاندنم و بەڕێوەبەری دامەزراوە گشتیەکانم .پێم خۆشە سەبارەت بە بەشدار بوونتان لەم کۆبوونەوە گرینگەدا بەخێر هاتنتان بکەم .دەبێ لێرەدا ئەوە بڵێم کە ئەم کۆبوونەوە بە تەواوی کۆبوونەوەیەکی نهێنی یە". جگە لە سکرتێرەکەی ،ئەوانی دیکە زۆر بە سەرسوڕمانەوە گوێیان بۆ وتەکانی جێگری وەزیز شل کردبوو .ئاغای جێگر دوای ئەوەی کە ماوەیەک ڕاوەستا ،دووبارە درێژەی پێدا " :چاوەڕوانیم ئەوەیە کە هەرچی لێرە باسی دەکەم دەبێ بە تەواوی بە شتێکی نهێنی وەری بگرن .چۆنکوو ئەوەی دەمەوێ لە گەڵتان لە سەری بدوێم لە ڕادەی نەتەوەیی دا گرینگیەکی بەرچاوی هەیە .بە ڕادەیەک گرینگە کە ئێمە تەنیا بانگهێشتی ئەو ب ازرگانانەمان بۆ ئەو ڕاز و نهێنی یە گەورەیەی وەزارەت کردووە کە لە پاریس دا بە تەواوی جێگای متمانەن و وردبین و ئەرک ناسن ". 54
ئەمجارە جگەرەیەکی داگیرساند و پاشان درێژەی پێدا " :پێم وایە ئێوە ڕۆژنامەکانتان خوێندۆتەوە .دەبێ ئەوەتان پێ ڕابگەیەنم کە بورجی ئیفل یەکێک لە سەرنج ڕاکێش ترین شوێنەکانی شارەکەمان ،بە تەواوی پێویستی بە نۆژەن کردنەوە هەیە .ئەمە هەنگاوێکی گرینگە .ئەگەر بمانەوێ هەر هەمووی نۆژەن بکەینەوە ،تەواوی خەرجی ئەو هەنگاوە خۆی لە سەدان هەزار فرانک دەدات .دەبێ پێ لەو ڕاستی یە بنێم کە نە دەولەت توانای دانی ئەو پارەی هەیە و نە هیچ یەک لە ئێوەش کە لێرە ئامادەن .بە ڕاشکاوی دەڵێم کە دەوڵەتی فەرانسە توانای دانی خەرجی نۆژەن کردنەوەی ئیفل ی نی یە".
ورتە ورتێک کە نیشانەی سەرسوڕماوی بوو کەوتە نێو بەشدار بووان .جێگری وەزیر دوای ماوەیەک بێ دەنگی وتی " :بۆیە ئێوەمان بۆ ئێرە بانگ هێشتن کردووە بۆ ئەوەی ئەو مەسەلەتان لە گەڵ باس بکەیین کە ئێمە نیازی ئەوەمان هەیە بورجی ئیفل بخەینە مەزاتەوە .داوام لە ئێوەیە کە جارێ کەس لەم مەسەلە تێ مەگەیەنن .چۆنکوو ئێستا باش نی یە باسەکە بکەوێتە سەر الپەڕەی ڕۆژنامەکان".
دوای بیستنی ئەم قسانە بێ دەنگیەکی تەواو هۆڵی کۆبوونەوەکەی داگرت. بێ دەنگیەکە بە ڕادەیەک بوو کە وەکوو بڵێی تەواوی سەیارەکانی دەرەوەی بیناکەش لە جم و جۆڵ وەستاون .هەموو بەشدار بووان بە بیستنی ئەم هەواڵە کە جێگای بڕوا پێ کردنیان نەبوو ،بە تەواوی سەریان سوڕمابوو. بەاڵم هەر لەو دەمەدا ' پۆئاسۆن ' لە ئاکامی وتەکانی جێگری وەزیر دا وتی : 55
" زیاتر لە حەوت هەزار تۆن ئاسنی تەواو" .پاشان پرسیاری کرد " :مەبەستان ئەوەیە کە ئێمە توانای کڕینی ئەو هەموو ئاسنەواڵەمان هەیە؟ " جێگری وەزیز بێ ئەوەی ڕاستەوخۆ واڵمی پۆئاسۆن بداتەوە ،وتی ":بورجی ئیفل دەخرێتە مەزاتەوە .واڵتی من لە ژێر ئەم هەل و مەرجە ناپیرۆز و بێ بەرەکەتە دا وا هەست دەکات کە ئەمە کارێکە دەبێ بەڕێوە بچێت .بەرێزان بڕوا بکەن کە وا لە خۆوە و بێ لێکدانەوە ئەم هەنگاوەمان هەڵنەگرتووە. بەڵکوو دوای هەڵسەنگاندنی تەواوی الیەنەکان بەم ئاکامە گەیشتووین" . ' پلەوەن ' کە تا ئەو دەمە متەقی لێوە نەهاتبوو ،وتی " :ئەگەر ئێوە توانای دانی خەرجی ئەو نۆژەن کردنەوەتان نەبێ بێ شک هیچ کەس لە ئێمەش توانای ئەم کڕینەی نابێ.
جێگری وەزیر وتی " :بێ گوومان ئێوەش ئەمە دەسەلمێنن کە هەلوەشاندن ساناتر و کەم خەرج ترە لە نۆژەن کردنەوە .ئێوە دلنیا بن کە سەبارەت بە نرخی ئاسن ،دەوڵەت الیەنی ئێوە دەگرێ .هەمووی ئێوە لە بازرگانە بە ناوبانگەکانی شاری پاریسن .ئەگەر ئێوە سبەی پێشنیارەکانی خۆتان بخەنە ناو پاکەتێکی سەربەستراوە و بۆ منی ڕەوانە بکەن ،هاوکارانم زۆر بە وردی دەیانخوێننەوە و هەرکەسێک لە ئێوە بەرزترین نرخی دیاری کردبێ ،لەم مەزاتەدا سەردەکەوێ ".پاشان سەیرێکی سکرتێرەکەی کرد و لێی پرسی" : ئایا شتێک ماوە کە باسم نەکردبێ ؟"
سکرتێرەکەی لە واڵم دا وتی " :قوربان تەنیا خاڵێکتان لە بیر چوو باسی بکەن . ئەو بەڕێزانە نازانن نامەکانیان بۆ کام نیشانە بنێرن" . 56
' پلەوەن ' وتی " :پێم وایە دەبێ نامەکان بنێرینە وەزارەتی پۆستە و گەیاندن". جێگری وەزیر وتی " :ئێ ...نا ،پێم خۆش بوو کە باسی ئەم مەسەلەتان کرد.هەروەکوو پێشتریش ڕامگەیاند ئەم مەسەلە بە تەواوی نهێنی یە .یانی بە ڕادەیەک کە تەنانەت نابێ کەس لە مووچە خۆرانی دائیرەکەم لەم بارەیەوە شتێک بزانن .ئێمە ئەم هوتێلەمان وەکوو ناوەندی جێبەجێ کردنی ئەم ڕێکەوتنە دیاری کردووە .ئێوە دەبێ نامەکانتان بنێرنە ئەم ئادرەسە" .پاشان بەردەوام بوو و وتی " :پێم وایە ئێستا هیچ خراپ نی یە بە یەکەوە سەرێک لە بورجی ئیفل بدەیین .بێگوومان ئێوە پێستر ئەو بوورجەتان بینیوە ،بەاڵم ئەمجارە وەکوو کڕیارێک سەیری بکەن".
ئاندرە پۆئاسۆن دوای ئەوەی گەڕایەوە دائیرەکەی ،دەستی بە لێکدانەوە کرد .چۆنکوو بڕیاری دابوو کە بوورجی ئیفل بکڕێ .یەکەم هەنگاوی لەم بارەوە لێکدانەوەی الیەنەکانی ئەم مەزات کردنە و دابین کردنی پارەی پێویست بۆ کڕینی تێکڕای ئاسنە واڵەکە بوو .ئەوەی هەیبوو هەلی سەنگاند. بەاڵم بەو ڕادەیە ،نەیدەتوانی لە مەزاتەکەدا سەرکەوتوو بێت .سەرەڕای ئەوەش بێ هیوا نەبوو .چۆنکوو دەیتوانی بە فرۆشتنی هەموو کەل و پەلەکانی ،تەنانەت بە بارمتە کردنی شوێنی ئیشەکەی ،ئەم پارە دابین بکات. هەوڵی دا تەواوی ئەو خااڵنەی کە پێی وابوو ئەوانی دیکە پێشنیاری بکەن، هەڵبسەنگێنێ .پاشان بە سەرنج دان بە تەواوی لێکدانەوەکان ،ژمارەی پێشنیار کراوی خۆی لە نامەکەدا بنووسێ.
57
سەرکەوتن لە مامەڵە کردنێکی ئەوتۆدا ،ناو و ناوبانگی بۆ ئەو بە دواوە بوو. ڕۆژنامەکانی پاریس بە مانشێتی گەورە دەیاننووسی کە ئاندرە پۆئاسۆن بورجی ئیفلی کڕی.
پۆئاسۆن نامەکەی نووسی .سەبارەت بەم سەنەدە گرینگ و نهێنی یە تەنانەت نەیدەتوانی بڕوا بە سکرتێرەکەشی بکات .هەر بۆیە تاکسی یەکی بە کرێ گرت و بە دەستی خۆی نامەکەی بردە هوتێلی ' کریلۆن '.
پۆئاسۆن ئەو شەوە خەو لە چاوەکانی نەدەکەوت .ئایا بە ڕاستی کارێکی بەجێی کردبوو؟ چی لەو هەموو ئاسنە واڵە دەکرد ؟ ئەگەر بازاری فرۆشی بۆ نەدۆزرابایەوە و یان ئەگەر خەلکی فەرانسە بە هۆی ئۆگریان بە بورجی ئیفل حازر نەبان ئاسنە واڵەکە بکڕن ،ئەو کاتە بە تەواوی تێک دەشکا و بێ چارە و دەستە وەستان دەمایەوە.
بە هەر ناڕەحەتیەک کە بوو ئەو شەوەی بە سەر برد .لە دەوروو بەری کاتژمێر سێی دووانیوەڕۆ دا بوو کە سکرتێری پۆئاسۆن هاتە ژوورەکەی و وتی " :نەفەرێک لە وەزارەتی پۆستە و گەیاندن بۆ چاوپێ کەوتنی جەنابتان تەشریفی هێناوە".
پۆئاسۆن هەر زوو بڕیاری دا کە بۆ ژوورەکەی ڕێنوێنی بکەن .نەفەرەکە 58
سکرتێری جێگری وەزیر بوو کە وتی " :پۆئاسۆن پیرۆزباییتان پێ دەڵیم .ئێوە لە مەزاتەکەدا سەرکەوتن .دوای بەڕێوە بردنی هەندێ ڕێ و ڕەسم بورجی ئیفل دەبێتە موڵکی ئێوە".
پۆئاسۆن بە دڵە خورپەوە وتی " :بە بیستنی ئەم هەواڵە زۆر دڵخۆشم .بەاڵم بۆچی ن امەکانی تایبەت بە مەزات کردنەکە لە جیاتی ئەوەی بنێردرێنە وەزارەتخانە ،ناردمانن بۆ هوتێلی ' کریلۆن ' ؟ پێویستە هەندێ بڕوا و خۆشبینیم هەبێ بۆ ئەوەی قسەکەتان بە ڕاست بزانم".
سکرتێرەکە زۆر بە لەسەرەخۆیی واڵمی دایەوە " :دڵنیاتان دەکەمەوە کە هەموو شتێک وەکوو ڕۆژی ڕووناک دیارە .لە بەرابەر دا دەبی من پرسیاری ئەوەتان لێ بکەم کە ئێوە چۆن پارەکە دەدەن ؟ "
پۆئاسۆن بە ئاڵۆزکاوی واڵمی دایەوە ":لەم بارەوە هیچ گرفتێک لە گۆڕێ دا نی یە .لە ماوەی حەوتوویەک دا پارەکەتان دەدرێتێ " .
سەرەڕای ئەوەش ماوەیەک دوای ڕۆیشتنی سکرتێرەکە ،پۆئاسۆن هەستی بە هەندێ ناڕەحەتی دەکرد .پێی وابوو سەرەڕای ئەوە کە هەموو شتێک زیاتر لە ڕادەی خۆی ئاسانە ،بەاڵم شوێنێکی ئەم بگرە و بەردە ،گرفتی تێدایە .دو سێ کاتژمێر دواتر زەنگی تەلەفۆنەکە لێیدا .دیسانیش سکرتێرەکە بوو .وتی" : خاڵێکی وردی دیکەش هەیە کە جێگری وەزیر دەیەوێ لە گەڵت باس بکات. 59
ئەویش ئەوەیە کە بەر لە ئیمزا کردنی بەلگەی خاوەندارێتی بورجی ئیفل، مەسەلەیەک هەیە کە دەبێ لە گەڵ ئێوە باس بکرێ .دەکرێ هەر ئێستا بۆ هوتێل ' کریلۆن ' تەشریف بێنن ؟ "
ئەم جارە شوێنی وتو وێژ کردنەکە لە ناو جێگایەکی لە بار و تایبەتی گران قیمەت هەڵکەوتوو لە نهۆمی دووهەمی هوتێلەکە ،دیاری کرابوو .لە کاتێکدا جێگری وەزی ڕەنگ و ڕووی ئاسایی نەبوو ،بە الی درێژایی هۆدەکەدا پیاسەی دەکرد .پۆئاسۆن بە دیتنی ئەم دیمەنە ناڕەحەت بوو .ئایا گرفتێک پێش هاتبوو ؟
جێگری وەزیر دەستی بە قسە کردن کرد " :جەنابی پۆئاسۆن زۆر دڵخۆشم بەوەی کە پێشنیارە گرینگەکەتان وەرگیرا .دەبێ ئەو دلنیاییەتان پێ بدەم کە دوای ئەوەی پارەکەتان ئامادە کرد ،ئێوە دەبنە خاوەنی بورجەکە .بەاڵم شتێکی دیکە هەیە کە ئێوە بە بیرتان دا نەهاتووە".
ئینجا جگەرەیەکی داگیرساند و پاشان درێژکەی پێدا " :من کارمەندێکم .پێم وایە ئەو ڕۆژە کە سەرت لە بورجەکە هەڵێنا پێم وتی کە داهاتێکی ئەوتۆم نی یە .ئێمە دەبێ سەبارەت بە ئیشەکەمان جل و بەرگی جوان بپۆشین .ڕەنگ و ڕووخسارمان بڕازێنینەوە .بۆ ئەوەی خاوەن کارەکان بکەونە ژێر کاریگەری. بەاڵم هەمووی ئەوانە پارەی پێویستە .بەم هۆیە ئێمە لە حاست خزمەتەکەمان وەفادار بە ڕێ و ڕەسمێکی سەرەتایین .کاتێک مامەڵەیەکی بازرگانی بەڕێوە
60
دەچێ ،دەبێ هەردووالی مامەلەکە قایل بن .بەاڵم لەو نێوە دا ئەوەی کە هەوڵی داوە بۆ پێک هێنانی ئەو مامەڵەیە ،دەبێ شتتێکی پێ ببرێ ".
کاتێک پۆئاسۆن ئەمەی بیست ،ئەمجار هەستی بە ئاسوودەیی کرد .ئێستا پیاوەکە بە زمانێک دەدوا کە ئاشنای بوو .ئەم کاربەدەستەی دەوڵەت چاوەڕوانی وەرگرتنی ' حەقی دەاڵڵی ' بوو ،کە ئەمەیان ڕاستی و درووستی مەسەلەی مامەڵەی بورجی ئیفلی دەردەخست.
پۆئاسۆن لە واڵمی ئەودا وتی " :بە تەواوی لە مەبەستەکەتان گەیشتم". بە هۆی خۆش باوەڕیەوە ڕادەیەکی زۆر پارەی درشتی هەڵگرتبوو .چەپکێکی ئەستوور لە پارەکەی لە گیرفان دەرهێنا و بەرەو الی جەنابی جێگر ڕایداشت و وتی " :قوبان ،دەمەوێ داواتان لێ بکەم کە ئەم دیاری یە بچووکەم لێ قەبوڵ بفەرموون".
ئەویش لە واڵمدا وتی " :دۆستی بەڕێز نازانم بە چ زمانێک سپاستان بکەم". چەند ڕۆژ دواتر پۆئاسۆن چەکێکی بانکی فەرانسەوی لە گەڵ خۆیدا بردە هوتێلی کریلۆن و لە شوێنە تایبەتیەکەی دانیشتنی جێگر لە ناو هوتێلەکەدا، چەکە بانکی یەکەی دایە دەست .پاشان ئەویش بەڵگەیەکی دا بە پۆئاسۆن .کە بە پێی ئەو بەڵگەیە ،ئەو بە خاوەنی بێ هاوتای بورجی ئیفل دادەندرا . پۆئاسۆن بە وەرگرتنی بەڵگەکە ،کە ژێرەوەی بە مۆرێکی گەورە ڕازێندرابۆوە ،هەستی بە دڵخۆشی و ئاسوودەیی خەیاڵ دەکرد .پاشان پرسیاری کرد" : کەی دەتوانم کارەکەم دەست پێ بکەم و بورجەکە هەڵوەشێنم؟ " 61
جێگری وەزیر واڵمی دایەوە " :زۆری پێ ناچێ .کاتێک یەک دو حەوتوو دەرفەتمان پێ بدەی بۆ ئەوەی بتوانین دوای هەڵسەنگاندن لێکۆڵینەوەی پێویست ،ئەم م ەسەلەیە زۆر بە هێدی ،بە ئاگاداری خەڵکی بگەیەنین .لە گەڵ ئەوەی هەل و مەرجەکە گونجا ،من یان سکرتێرەکەم پێوەندی تەلەفۆنیتان پێوە دەکەیین".
مانگێک ڕابوورد کەچی هیچ چەشنە هەواڵێک لە تەلەفۆن کردن نەبوو. پۆئاسۆن خۆی سەردانی هوتێلی کرد و لە بارەی جێگری وەزیر پرسیاری کرد .پێیان وت کە تاکوو ئێستا هیچ کەسێک بەم ناوە لەم هوتێلە نیشتەجێ نەبووە .پۆئاسۆن بە هەندێ ناڕەحەتیەوە وتی ":کاکە من خۆم لە دیوی کۆنفرانسی هوتێل سەردانم کردووە".
بەڕێوە بەری هوتێلەکە دوای ئەوەی زانیاری لە سەر جێگر و سکرتێرەکەی لێ وەرگرت ،وتی " :ئێوە ئیشتان بە ئاغای ' ویکتۆر لۆرستیک ' و گەنجە هاوڕێکەی ' کالینز ' ە .ئەوان نزیکەی مانگێک بەر لە ئێستا هوتێلیان بەجێ هێشت". پۆئاسۆن هەر ئەو دەمە پێوەندی بە بانکەوە کرد .بۆ ئەوەی بەر بە چەکە بانکی یەکەی بگرێ بەاڵم پێیان وت کە سبەینێی ئەو ڕۆژە -واتا دوایین جار کە یەکتریان بینی -کەسێک هاتۆتە بانک و چەکەکەی ورد کردۆتەوە. تازە ئەو دەمە پۆئاسۆن تێ گەیی کە فریوێکی گەورەی خواردووە .لە الیەکی تر نەیدەتوانی ئەم مەسەلە ئاشکرا بکات .چونکوو ڕێز و متمانەی دەکەوتە
62
ژێر پرسیار و نەیدەویست ببێتە گاڵتەچی خەڵکی .وای بە باش زانی کە تەنیا بێ دەنگ بمێنێتەوە. ئەو ڕۆژانە کە ئاندرە پۆئاسۆن هەستی بەو فێڵ و تەڵەکە گەورە کرد، 'ویکتۆر لۆرستیک' و هاوڕێ ئەمریکاییەکەی لە یەکێک لە هوتێلە بە ناوبانگەکانی شاری وییەن ،خەریکی ڕابوواردن بوون .هەر لەو هوتێلە دابوو کە جارێکی تر کەوتنەوە فکری فرۆشتنەوەی بورجی ئیفل .ئەمجارەیان کڕیار بە پۆلیسی ڕاگەیاند و دوای ماوەیەک هەردوو قۆڵبڕەکە گیران. --------------------------------------------تێبینی :نە ناوی وەرگێری فارسی ئەم بابەتە و نە ناوی نووسەرە ئەسڵیەکەی لەم سەرچاوەی کە کەڵکی لێ وەرگیراوە ،نەنووسرابوو.
63
فرمێسک کۆتایی ئەم چیرۆکەیە نووسینی :حمید بهاری وەرگێڕانی :شاخەوان عەزیزی سەرچاوە :راه زندگی ،ژمارە 12
لە سەر قەرەوێڵەکەی گوێی لە دەنگی چۆراوگەی بارانە بوو کە زۆر سەیر و بە لێزمە دەباری .دەتگوت ئەو شەوە سینگی ئاسمانیان شەقار کردووە و دڵیان بە چەقۆیەکی گەورە هەڵدریوە .بۆیە ئاسمان دەیەوێ گریانە خوێناوی یەکەی بە سەر خەڵکی دا ببارێنێ ،بۆ ئەوەی ئەوانیش بگریەنێ.
هەر بەو جۆرە کە بە سەر قەرەوێڵە کۆن و لە کار کەوتووەکەی دا ڕاکشابوو، چاوانی لە سەریەک دانا و چۆ دەبیری ئەو هەستەی کە دایگرتبوو .خۆیشی نەیدەزانی کە ئەم هەستە چۆنە لەم شەوە ساردەی پاییزەدا ،ئاوێزانی بووە. ئەو هەستەی کە پێشاندەری ئەوە بوو کە سااڵنێکی زۆرە لە جەرگەی مرۆڤەکان ،ئەوانەی کامەران و ئەوانەی نەفامن ،دابڕاوە و لە نێو ئەو ئاڵقانەی کە خۆی بە چواردەوری ژیانیدا کێشابوونی ،هەر پەلەقاژەی بوو .ڕەنگە مرۆڤ هەستێکی ئازار دەرانە بە حەوتوو و مانگ و تەنانەت بە سااڵنیش تاقی نەکاتەوە .کەچی هەر ئەوە هەستە لە ناکاو لە شێوەیەکی نامۆ و دوور لە چاوەڕوانی ئابڵۆقەی بدەن و لە ژێر تەوژمی بەهێزی خۆیدا ڕێکی بگووشێ و ئەویش لە ژێر ئەو تەوژمە وێک هێنەرەدا هەموو شتێکی بکەوێتەوە بیر. ئەو ڕۆژانەی کە وەکوو هەموو خەڵکی تر دەژیا ،هەناسەی هەڵدەکێشا و ڕێی دەکرد .بەاڵم ئێستا تەواوی ئەو ئاواتانە ،تەواوی بیرەوەریەکان لەو دیوی 64
پەردەی خەیااڵتی دا ،دوور و بێ ڕەنگ دەهاتە بەرچاو .وەکوو سێبەرێکی لەبەر چاو ون بوو و بێ گیان بە سەر دیواری شوشەیی زەمانەدا ،وەکوو وێنەیەکی بێڕەنگ بەسەر ئاسمانی خوادا...
بۆ یەکەمین جار کە شەیتانی سپی ناسی کەی بوو؟ بە باشی نەیدەزانی .تەنیا ئەوەی لەبیر بوو کە لە کۆتایی شەوێکی گەرمی هاوین دابوو کە پێی نایە ناو تاریکایی و پەیمانی لە گەل شەیتان بەست و ئافرەتێک ،ئاژاوەگێڕێک لە بەرگی هاوسەرێتی دا ،بە شەیتانی سپی ئاشنا کرد .بەڵێ ئەو ژنە تەڵەکە باز بوو، تەڵەکە بازێکی پیس و پۆخڵ .ئەوەی هەبوو لە ژێر پەردەی زەمانەدا لە بیر کرابوو .تەنیا ئەوەندەی دەهاتەوە یاد کە ئەو شەوە لە گەڵ خۆڵە سپیەکە ،لە گەڵ بەاڵ سپیەکە واتا لە گەڵ هێرۆیین ئاشنا بوو .ئەو شەوە بۆ ماوەی چەندین دەقیقە بۆنی پێوە کردبوو .بە ڕادەیەک کە تووشی سەرئێشە بوو ، گێژ بوو ،دونیا لە بەر چاوانی خوالیەوە و تامێکی مەترسیدار ئاوقای بوو .لەو ساتە بێ ئاگایانەد ا بوو کە بیری لە دوێنێ دەکردەوە ،نەک لە دواڕۆژ .بۆ ئەو هەرچی هەبا هەر ئەو ساتە بوو .ئەو ساتەی کە تێیدا دەژیا .ئێستا چوار ساڵی تەواو بە سەر ئەو شەوە دا تێپەر ببوو .لەو ماوەیەدا بە جۆرێک گیرۆدەی داوی ئەو دوژمنە سپی یە ببوو کە نەیدەتوانی لە چنگی ڕزگاری بێت .چوار ساڵ ئەم ژارە مەترسی دارەی دە ناو ڕەگەکانی کرد .بە ناو مێشکیدا باڵو کردەوە .بێ ئەوەی هەست بکات کە بۆتە مرۆڤێکی دەست کرد .باوکی داماوی لە سەرەتا دا نەیدەزانی کە کوڕەکەی تووشی چ گێژاوێکی مەترسیدار بووە .هەر پێی دەگوت کوڕم ئەگەر نەخۆشیەکەت چارەی ناکرێ ،بچۆ ئەمریکا ،بچۆ ئوروپا .ئەویش هاواری دەکرد و دەیگوت " :نا بابە لێم گەرێ من نەخۆش نیم .لە کۆڵم بەوە ". 65
هەر ڕۆژە و هەر حەوتوویەک بەشێک لە داراییەکەی لە دەست دەدا. سەیارەکەی هەر لەو ساڵەدا فرۆشت .وردە وردە دەستێکی بەسەر شتەکەی تریش دا هێنا .مڵک و ماڵ ،زێڕ ،هەمووی لە دەست چوون .تا وای لێهات باوکی بەسەری دا گوڕاندی و وتی " :چ لەم هەموو پارە دەکەی ؟ " وتی " :بابە من گیرۆدەی ماددە سڕکەرەکان بووم .دەزانی؟ "
لەو ڕۆژە
بە دواوە بوو کە باوکی بە ساڵ داچووی ئەژنۆی خەم و پەژارەی لە باوەش گرت و تووشی نیگەرانی بوو .ئەوەندەی خەم لێ خوارد کە وەزگی داو مرد. سەر پەنجەرە شووشە نیوە شکاوەکەی هۆدەکە لە ئاوی بارانە داوەستا بوو.کاتژمێرێکی قوڕمیشدار لە سەر تاقەکە هەر چرکە چرکی بوو و دەنگە بەرز و زەنگەکەی مێشکیان وەکوو پارچە دارێکی سوکەڵە تێک دەقرماند .بەو جۆرەی کە دەنگی تێک قرمانەکەی لە ناخی وجوودی دا هەست پێ دەکرد. بە دڵ دەیویست توانای ئەوەی هەبایە کاتژمێرەکە بە زەوی دا بدا و بیشکێنێ .دەستەکانی ڕاداشت .ئەو دەستانەی کە بە تەواوی نیشانەی پێویست بە یارمەتیان لێ بەدی دەکرا .بەاڵم دەستەکان بۆ ماوەیەک لە حەوادا دەمانەوە و دیسان دەکەوتنەوە سەر قەرەوێڵەکە.
سێ مانگی تەواو بوو کە هاتبۆ ناو ئەو هۆدەوە .بۆ ناو ئەو هۆدەی کە پاڵی وەکۆاڵنەکە دابوو .ئەو کۆاڵنەی کە تێیدا خەڵکی سەیر و سەمەرە ،ماڵە خێچ و خوارەکان و سەگێکی لمبۆز ڕەش لێی دەژیا .ژیان کردن لەو هۆدە دا ،لە ڕۆژان ی سەرەتاییدا بۆ ئەو زۆر سەخت و ناخۆش بوو .بەاڵم چارەی نەبوو. لەو الشەوە پیرە ژنی خاوەن مال خۆی تێ نەدەگەیاند .کلیلێکی زیادەی دابوویە کە شەوانە هەر کاتێک بیەوێ ،بێتەوە ماڵ .لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا 66
قەت پیرە ژنەکە لێی نەپرسی بوو کە چۆن دەژی .ئیش و کاری چی یە .تەنیا سەری مانگان دەهاتەوە و لە دەرگای دەدا و ئەویش لە کەلێنی دەرگاکەوە کرێی هۆدەکەی لە مست دەنا و بێ ئەوەی تەنانەت ڕووخساری پیرە ژنەکەش ببینێ .بە دوای مردنی باوکی دا هەر زوو ئاڵ و گۆڕ بەسەر ژیانی داهات .ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر نەداری ڕووخساری دزێوی پێشان دەدا .بەاڵم ئەو دیسان هەروا ئەسیری دوژمنی سپی بوو .ماددەی 'مۆرفین' بە ناو خوێن و دەمارەکانی دا باڵو ببۆوە .کاتێک دو سێ دەقیقە درەنگتر پێی گەیشتبا ، تووشی حاڵەتی مەستی یەکی سەیر دەبوو .هەمیشە باوێشکی دەهاتێ .ئازار القەکانی دادەگرت .سەری دە گێژەوە دەهات .دەیویست کە ڕاخەرەکە بە ددانەکانی لەت و پەت بکات .هەستی بەوە دەکرد کە شتێکی وەکوو قرژاڵ لە ژێر پێستی لەشیەوە بەرەو الی دڵی هەڵدەکشێ .دەتگوت پیرە زەڵوویە و بە سەر دەم و چاوی دا دەغزێ و خوێنی دەمژێ .زۆر بە ناڕەحەتی هەناسەی دەدا .دەتگوت لە ناو چوارچێوەیەکی بێ کێشی شووشەدا ،گیراوە .بەاڵم کاتێک تۆزە سپی یە وردەکە دەهات و بە هۆی سرنجەوە دەیکردە ناو دەمارەکانی، بە تەواوی ژیانی دەگۆڕا و ڕەنگ و ڕوویەکی نوێی بە خۆوە دەگرت .دەگۆڕا بۆ ئەو شتەی کە نەیدەزانی نە خۆشی بوێ و نە لێی بێزار بێ .بەهەشتێکی خەیااڵوی دەهاتە بەر چاوانی .واتا ئەو شوێنەی کە ئاواتە نەزۆکەکان تێیدا ڕەنگ و ڕوو بە خۆوە دەگرن و دەکاڵێنەوە.
ئاسمان گرماندی و بریسکەی دا .برووسکەیەکی تووند و سەرسوڕ هێنەر. کابرا بێ ئەوەی بیهەوێ سەرنجی کەوتە سەر تاقەکە .ئەو جێیەی کە بتڵە گەورە بەتاڵەکەی مۆرفینی لە پەنا سرنجێکی ژەنگ هێناو لێ کەوت بوو. دەستی ڕاستی درێژ کرد تاکوو پەرداخە ئاوەکە هەڵگرێ .گەرووی تاڵ بوو، 67
تامی کەکرەی دەدا .تکە ئاوەکان وەکوو دڵۆپەی بارانە کەوتە سەر گۆشتی زەرد هەاڵتووی گەرووی و نااڵندی " :ئای کە ئەم ئاوە چەندە تاڵە تاڵتر لە تریاک ،تاڵتر لە ژار"...
ئاسمان دیسان برووسکەی دا .ئەویش لە ژێر ڕووناکاییەکەی دا چاوی بەو بتڵە نیوە شکاوەی سەر تاقەکە کەوت کە پێشتر بە زەوی دادابوو کە بیشکێنێ. دو مانگ پێشتر یان لەو دەورووبەرە دا بوو کە لە ئاوێنەدا سەیری خۆی کردبوو .دەمێک بوو سەیری ئەو ئاوێنە تەپ و تۆز گرتووەی نەکردبوو .ئەو ڕۆژە کە خۆی لە نێو ئاوێنەدا بینی ،ترسا .جووتە چاوێکی ڕەش و هەاڵمساو. کە ڕیشاڵی ڕەشی وەکوو هێڵی خێچ و خواری ئاسن لە ژێرەوە سەریان هەڵدابوو .دەمو چاوێکی تێک قوپاو و باریک و ڕەنگ زەرد کە ئەوەندە کز دیار بوو کە تەنانەت جۆاڵتەنەش تای نەدەکرد .الجانگی دەرپەڕیبوون .ڕەنگی دەم و چاوی دەتگووت مردوویەکی بێ خوێنە .زەرد و مەترسیدار بوون .ئەو گنجە چرچانەی کە بە سەر دەم و چاویەوە بوون ،نەدەکرا ناوی گنجیان لێ بنرێ .ئەوانە نیشانە بوون .نیشانەی مەرگ .ڕەنگە درەنگ یان زوو هێز و توانای ژیانی ئیتر لە ژێر پێستیەوە لە جووڵە کەوتبا ومەرگ لە ناو دەمار و ماسولکەکانی یەوە وەکوو خۆرکە پێیدا چووبا .چاوەکانی لە جێ دەرپەڕیبوون و دەتگووت لەو دونیا گەڕاونەوە .هەر ڕاست لە وێنەیەک دەچوو کە دوجار بە سەر جامێ کی وێنە دا گیرابێ و تەڵخ بووبێ .تەنانەت دەنگیشی بۆنی مەرگی دەدا .لەو دەمەدا لە خۆی ترسا .هەنگاوێک بەرەو دوا گەڕاوە .پێی وانەبوو ئەو سەر و سیمایەی لە ناو ڕووناکایی ئاوێنەکە دا دیار بوو هی ئەوە .بە
68
دەنگێکی کە زیاتر دەتگووت هاوارە وتی " :نا ئەمە ڕەنگی من نی یە .ئەمە ڕووخساری کەسێکی ترە" . بەاڵم جارێکی تر سەیری ئاوێنەکەی کرد " :نانا ئەمە من نیم .ئەمە ڕووخساری کەسێکە کە جل و بەرگی منی لە بەر کردووە .ناوی منیان لێ ناوە .بەاڵم من نیم".
پاشان بە توورەییەوە ئاوێنەکەی لە زەوی ڕاکێشاو شکاندی .لەو ڕۆژە بە دواوە لە ئاوێنە دەترسا .چۆنکوو ئاوێنە ڕاستیەکانی دەدرکاند و ڕووخساری ڕاستەقینەی مرۆڤەکانی پێشان دەدا .ئەو وەکوو نەخۆشیکی تووش بوو بە خلوێرکە ،وەکوو کەسێکی یەک چاو کە لە ئاوێنە بێزارە ،لە بەری ڕای دەکرد .لە هەر شوێنێک ئاوێنەی دیبا تێکی دەشکاند .لە شەقامەکان ،لە کۆاڵنەکان ،لە هەموو شوێنێ...
کاتژمێرێک دەبوو کە لە ماڵی الوە گەڕابۆوە هۆدەکەی .لە رێگادا چەندین جار کەوت .بەاڵم هەرچۆنێ بوو خۆی گەیاندەوە هۆدەکە و لە سەر قەرەوێڵە پڕ لە ڕشک و ئەسپێکە ،کە تەنیا ڕاخەرێکی شڕە دایپۆشی بوو ،درێژ بوو. ئێوارەی ئەو ڕۆژە ئەوەی مابووی فرۆشتی .بۆ ئەوەی تۆزە سپی یەکەی پێ بکڕێ .دۆشەک و پێخەفەکەیان بە بیست تمەن لێ کڕی .چۆنکوو پڕ لە ئەسپێ بوون .بەم پارە النی کەم دەیتوانی سەعاتێک خۆی لە گێژاوی تارمایی ئێش و ئازار ڕزگار بکات و هەر ئاواش بوو .لە سەر لێواری قەرەوێڵەکە دانیشت و لە کاتێکدا تەواوی گیانی پڕ بوو لە مۆرفین ،سەیری جۆاڵ تەنەیەکی ڕەشی دەکرد کە وەکوو چەند گۆشەیەکی بەراوەژوو کەوتبۆ ناو 69
داوەکانیەوە .ئەمجار هەستا و جۆاڵتەنەکەی لە ناو داوەکان دەرهێنا و خستی یە ناو ئەو پەرداخە نیوە ئاوە کە لە پێشی داندرابوو .دەحباکە بۆ ئەوەی نەجاتی بێت پەلە قاژەی کرد .بەاڵم پەلە قاژەکەی بێ ئاکام بوو .هەر جارەی کە لە نێو ئاوەکەدا وەردەگەڕا ،زۆر بە ناڕەحەتی خۆی دەگەیاندەوە لێواری پەرداخەکە .بەاڵم توانای نەدەما و دیسان تێ دەکەوتەوە. بۆ خۆشی نەیزانی کە بۆچی پێی وابوو وەکوو جاڵجاڵووکەیە .جاڵجاڵوکەیەک کە پێیەکانیان لێ کردبێتەوە و خستبیانە ناو پەرداخە ئاوەوە .ئەو دەمە بێ ویستن لە قاقای پێکەنینی دا .بێ ئەوەی خۆیشی هۆیەکەی بزانێ. بارانە بە لێزمە دەباری و پەنجەرەکەش بە هەورە تریشقە دەلەرزی یەوە و ئەویش وردە وردە خەریک دەبوو مەستی بەری بدات .کاتژمێرێک تێپەڕی و ئەو ساتە هات .ئەو ساتەی کە دەبوو دەستی بە تۆزی سپی ڕا بگات .دڵە خورپە هێشتا وجوودی دانەگرتبوو .هێشتا دەیویست لە سەرەخۆیی خۆی ڕاگرێ .بۆ ئەوەی بخافڵێ ،بە قەڵەم دارەکە بە سەر دیوارەکەوە هێڵی دەکێشا .ئەو هێڵە ڕەشانە بێ ئەوەی خۆی هەستیان پێ بکات ،ببوونە شکڵی مرۆڤێک .مرۆڤێکی گیرۆدەی مۆرفین ،کە تینووی بوو ،ئارەقەی دەردەدا و ماندوو بوو.
ماندوو لە ژیان و لە پێناسەکانی .بە هەر ڕادەیەک لە ژیان و خولەکەکان تێپەڕ دەبوو ،دڵە خورپەش زیاتر دایدەگرت .وای هەست دەکرد لە هەر ساتێکی تر زیاتر پێویستی بە تۆزە سپی یەکە هەیە .هەستی دەکرد شتێک لە وێنەی مالوێچە لە دڵی داڵێ .هەستی دەکرد لە دار و دیوارەوە خوێن دەچۆڕێ .بە بیری دا دەهات کە بە هەزاران دەرزی لە لەشی ڕۆ دەکەن. 70
یان بە مقەستێکی گەورە دەمارەکانی دەبڕن .لە قەرەوێڵەکە دابەزی و نەویستانە چنگی لە کراسەکە گیر کرد .وردە وردە دڵی بەرەو لە کار وەستان دەچوو .چەند ساتێک دواتر هەر بەو کراسە دڕاوە لە ماڵ وەدەر کەوت .وا بڕیاری دابوو هەر چۆنێک بووە تۆزە سپی یەکە وەدەست بێنێ .بەالم بە کام پارە ؟ لە ناو هۆدەکەدا جگە لە کاتژمێرە قورمیش دارەکە و ئاوێنە نیوە شکاوەکە و قونکە جگەرە سووتاو و دانکە شقارتە و ڕاخەرە پڕ لە ئەسپێکە ،شتێکی دیکەی بەدی نەدەکرد .وەکوو جارانی پێشوو لە قۆرتی کۆاڵنەکە تێپەڕی و لە بەردەم هەیوانی تێک ڕماوی دەرگا ،کە کۆ گڵی لێ بوو وەستا .دەتگووت گڵ و خۆڵی سەدەیەک بە سەر دیواری بیناکەدا ڕژابوو و بارانەی پاییزیش .شکڵ و شێوەی تایبەتی پێ بەخشیبوو .هەستی دەکرد لە نێو ئەو خشتانەدا ،لە ناو ئەو خاک و خۆڵە خوساوەدا ،مارێکی ڕاستەقینە ڕاکشاوە ...ئینجا لە دەرگای دا. دو جار لە سەر یەک .چەند ساتێک دواتر لە کەلێنی دەرگا ئاسنینەکەوە ،دو چاوی گچکۆڵە سەیریان کرد و دیسان کەلێنەکەی پێ وەدا و ڕۆیی ' .الوە باش دەیزانی مشتەریەکەی بۆ کڕینی تۆزە سپی یەکە پارەی پێ نی یە. چۆنکوو ئەمە سێهەمین جاری بوو کە دەچۆ الی .ئەویش لە حاڵێک دا بە هۆی تەوژمی تێک چڕژان دەلەرزی و پێیەکانی توانای بەرەو پێشەوە چوونیان نەبوو ،بەرەو هۆدەکەی گەڕایەوە. ئاسمان بۆ سیهەمین جار گرماندی .دڵۆپە وردیلەی بارانە لە پەنجەرەکەوە کە بە کاغەزێکی نیوە دڕاو لە جێی شووشە گیرابوو ،هاتە ژوور و وە دەم و چاوی هەڵپڕژان .ئەو لەو ساتانە دا سەرنجی ماندووی دابۆ سەر دەرگا و چوارچێوەی هۆدەکە... 71
وای هەست دەکرد کە ئەوێ ئێستا زیاتر لە شوێنی پیس و پۆخڵی ژێر زەمینی تایبەت بە مردووان دەچوو کە دەر و دیوارەکانی وەکوو دیوارەکانی مەیخانە و شوێنی سەرخۆش کردن دەچوو کە بۆ ماوەی سااڵنێکی دوور و درێژ ،ڕەنگی خەم و ماتەمی لێ نیشتووە .لە حاستی دا ژیان لەم هۆدە دا ، وەکوو کاوێژ کراو و بۆگەنیو خۆی دەنواند .هەستی دەکرد کە ئێش و ئازار سات بە سات زیاتر لەشی رێک دەگوشووشێ .پێیەکانی وێک هێنابوو و خستبوویەوە ناو زگیەوە .مووی لوتی گرژ دەبوون .لە حاڵیکدا خۆی ئاوا بیری دەکردەوە " :نا ،نابێ تۆ لەمە زیاتر ئازار بکێشی .خۆ رێگایەکی سێهەمیش هەیە". زۆر بە زەحمەت لە جێگاکەی ڕاست بۆوە و کۆتە کۆنەکەی بە شان دادا و لە قادرمەکا ن هاتە خوار .نیو سەعات دواتر لە دەرەوەی شار لە پەنا جادەی قیتار وەستابوو .بارانە تەواوی لەشی تەڕ کردبوو .لە سەر جادەکە ڕاکشا و هەستی نزیک بوونەوەی قیتاری ڕاگرت کە بە هۆڕن لێدانەوە دەهات .لەشی بێ گیان و ساردی بە سەر ئاسنە سارد و باران لێ دراوەکان دا ڕاکێشا و ئاوای بیر دەکردەوە " :چەندت ساتێکی تر هەموو شتێ دوایی دێ .لێگەڕێ باتەواوی ئازارەکان ،تەواوی مەینەتیەکان کۆتاییان بێت .دوکەڵی جگەرەکە بڵێسە شینەکانی بە ناو بۆشایی زەمانەدا ،وێڵ دەکەن .ئەوە پەتێکە کە پیاو خۆی پێوە هەڵدەواسێ .کەوابوو چەندە باشترە کە مرۆڤ بێ ئازار بمرێ .بۆ مەگەر مردووانیش ئازار دەچێژن"...
پاشان لە کاتێکدا کە نیگا ماندووەکانی خستبۆوە سەر هەیکەلی گەورە و ڕەنگ ڕەشی قیتارەکە ،کە گەیشتبۆ چەند هەنگاو ئەوالتری ،الی خۆی وتی ":ئایا ئەمە 72
سەرەتای ژیانێکە یان کۆتاییەتی؟" پاشان لە ژێر لێویەوە هاواری کرد ":ڕەنگە هیچ کامیان"
بەرەبەیانیەکی تەم و مژاوی بووکە باڵی بەسەر هەموو الدا کێشابوو .وردە وردە ڕووناکایی لە کونجی ئاسمانەوە دەرکەوت .ڕۆژیک لە وێنەی ڕۆژانی دیکەی ژیان دەستی پێ کرد .بۆ ئەوەی ڕووداو گەلی نوێ بۆ مرۆڤەکان بخوڵقێنێ. لە دەروەی شاردا ،بە سەر ڕێگا ئاسنینەکەوە ،کە هەروا بۆنی تەڕایی بارانەی شەوی ڕابردووی دەدا ،الشەی لەبەر یەک هەڵتەکاوی پیاوێک لە ژێر تیشکی هەتاو دا
دەدرەوشایەوە .دەستە مردووەکانی کە بە تەواوی نیشاندەری
پێویستی و موحتاج بوون بوو بەرەو پێشەوە ڕادێرابوون .دەتگووت شتێکی دەویست کە دەست پێڕاگەیستنی تەنیا لە مەرگ دا دەدیت .بە سەر سەریەوە چەندین پیرە دااڵش بە ئاسمانەوە دەخوالنەوە .لەم ناوەدا زەرگەتەش لە شەقەی باڵیان دەدا... ئەوان باش بۆیان دەرکەوتبوو کە لێرە مرۆڤێک مردووە... ------------------------------------------------------
73
ژیان و کارە هونەریەکانی (ژاکووب) نووسینی :رۆک چادۆک وەرگێڕانی فارسی :سارا دیانت وەرگێڕانی کوردی :شاخەوان عەزیزی سەرچاوە ( :راه زندگی ) ژمارە 01 ئەو کاتە ژیانی من ئاڵ و گۆڕی تەواوی بە سەر دا هات کە بۆ یەکەمین جار ' ژاکووب ' م بینی .من هەتا بەر لەو دوانیوەڕۆیەی ساڵی 0123کەقەت لەبیرم ناچێتەوە ،نەچووبوومە یاری ' سیرک' .بەاڵم ئەو ڕۆژە کە بۆ سەیر کردنی پڕۆگرامێکی سیرک چووبووم ،بە هەڵکەوت توشی ژاکووب بووم. پیاوێکی کەڵەگەت و بە خۆوە بوو .بەرزی بااڵی زیاتر لە 011سانتی مەتر بوو و لەشیکی بەهێزی هەبوو .ژاکوب دەرسی هونەر نواندنی خوێند بوو و لە گەڵ سەگەکەی کە بچکۆاڵنە و چاوزەق بوو و جل و بەرگێکی تایبەتی لەبەر کردبوو ،خەریکی یاری سیرک بوو .ژاکوب خۆیشی لە جل و بەرگی دەڵقەک دەرکەوت و بە هەڵسوکەوتەکانی خەڵکی وە پێکەنین دەخست .جل و بەرگی دەڵقەکانەی زیاتر لە قەد و بااڵی خۆی دەری دەخست .ئەو شتەی کە هەر لە سەرەتادا زیاتر سەرنجی منی ڕاکێشا ،پێکەنینی دەڵقەکەکە بوو.پێکەنینەکەی بەو دەم و لێوە ڕەنگ کراو و گەورە و پانەیەوە منی دەخستەوە یادی کێڵگە پڕ لە گڵ و لیتەکانەوە .لووتێکی قایشی سوور و گەورەشی بە سەر دەم و چاویەوە دابوو و هەر ڕاست بە سەر سەرە ڕەنگ هێلکەییەکەشیەوە کاڵوێکی ئەلمەدی پیاوانەی ڕۆ کردبوو .لەو ئێوارەیەدا ،سەیر کردنی دەڵقەکێکی ئاوا، کە زۆر بەرنامەی سەیر و سەمەرەی پێشان دەدان ،بە تەوواوی جوواڵندبوومی .ئەو دەمە کە من کچیکی بیست سااڵنەی گاوانێکی ( تێگزاسی) 74
بووم لە قوتابخانەیەک دا ،وەکوو مامۆستا دەرسم دەگوتەوە هەتا ئەو کاتەش قەت لە نزیکەوە ئاوا دەڵقەکم نەدیبوو .من کە هەر لە سەرەتاوە، ئاواتی هونەر نواندنم هەبووە و کاتێکیش چاوم بەم هونەرمەندە لێ هاتووە کەوت ،هاتمە سەر ئەو قەناعەتە کە هەر دەبێ ئەو ئاواتەم وەدی بێنم .لە راستی دا ئەو دەمەی کە هەستم کرد کە هونەری ژاکوب چ کاریگەریەکی بە سەر خەڵکەوە هەیە ،ئاواتم هەڵخواست کە بریا منیش بمتوانیبایە وەکوو ئەو بم. لەو دەمە بە دواوە ،بۆ ماوەی هەژدە ساڵ ،من توانیم لە گەڵ ڕوحیاتی ڕاستەقینەی ژاکووب ئاشنا بم .واتا ئەو پیاوەی کە ڕووخساری خۆی هاویشتبۆ ناو ڕووخسارێکی خەندە ئامێزەوە .ماوەیەک دواتر ژاکووب لە کۆلێژی پێگەیاندنی هونەر پیشەدا بوو بە مامۆستام و پاشانیش بووینە هاوکار و ئاخرەکەی ڕۆژێکیش لە زانستگادا یەکترمان بینی و لە نزیکەوە بە یەکەوە دوایین .بەم جۆرە ناسیارەتیمان زیاتر بوو و ئەو بۆ من نەک مامۆستایەک بوو بەڵکوو بە دۆستێکی نزیکم دەزانی .منیش لەو سەردەمەدا، ( شێوازی گریمکاری)م بە دەرس دەگووتەوە و ژاکووبیش دەرسی یاری کردنی دەڵقەکیانە و کاری پێکەنین ئامێزی دەگووتەوە.لەو ماوەیەدا ،ئەو ،من و خەڵکانی تری فێری ئەوە کردین کە چۆن دەتوانین ئەرکەکانمان بە باشترین شێوە بەرێوە بەرین و تێیدا سەرکەوتوو بین .ئەو فێری کردین کە هونەرمەندێکی باش دەتوانێ شادی و دڵخۆشی یان خەمەکەی بگوازێتەوە بۆ کەسانی تریش .ئەو بە ڕاشکاوی فێری کردین کە پێکەنین و وەپێکەنین خستن دەرسێکە کە هەموو الیەک دەتوانن فێری بن .ڕەنگە ژاکووب یەکەمین کەسی مێژوو بوو کە توانی ڕادەیەکی یەکجار زۆر لە خەڵک وەپێکەنین بخات و نازناوی باشترین دەڵقەک وەدەست بێنێ .لەو ڕۆژگارەدا ( ،ئامەت کولی ) 75
ناسراوترین دەڵقەکی سەردەمی ئەو بوو .بەاڵم وردە وردە سیما و ڕووخساری ژاک ووب توانی ناوبانگی زیاتر لە ناو خەڵک دا وەدەست بێنێ. ژاکووب لە ساڵی 0111لە واڵتی ئاڵمانیا لە دایک بوو .کەس و کاری ناویان لێنا ( لۆدویگ ژاکووب ) ئەم ناوە لە نازناوی گرووپێکی گەڕۆکی سیرکەوە وەرگیرابوو .بەاڵم پاشان ناوەکەی خۆی گۆڕی بە ( لۆ) و لەو دەمە بە دواوە، بە ( لۆژاکوب ) بانگیان دەکرد .ئەو هەموو دەم پێی خۆش بوو باسی ئەوە بکات کە بە شێوەیەکی زاتیانە لێهاتوویی گاڵتە کردن و دەڵقەک بوونی تێدا بووە و هەر لە منداڵیشەوە ئاوا بووە .هەوڵی ئەوەی دەدا کە لە هەل و دەرفەتی گونجاودا ،گاڵتە و گەپ و پێکەنین لە ژیانیدا بپارێزێ .ئەو کاتە کە ژاکووب تەمەنی حەوت سااڵن بوو ،بۆ یەکەمین جار لە ئاڵمانیادا لە هۆڵێک دەستی بە هونەر نواندن کرد .لە گەل برا گەورەکەی دا چوونە ناو جل و بەرگیک لە شێوەی گیانلەبەرێک بە ناوی ( کەروکۆدیل) و بەم جۆرە ڕۆلیان دەگێڕا .ژاکوو ب لە الی دواوەی لەشی کەروکۆدیل و براکەی لە الی دەم و قاچی پێشەوەی گیانلەبەرەکەدا ،خۆیان حەشار دابوو و وەجوڵەیان دەخست. ئەو کاتە بوو کە ژاکووب بە سەرنج دان بە هاندانی خەڵک بۆی دەرکەوت کە لێهاتوویی ئەرکەکەی هەیە و دەتوانێ ڕۆڵی ئاوا پێکەنیناوی بگێڕێ .لە یەکێک لەو وتووێژانەی کە بەڕێوە چوون ،ژاکووب ئەوەی کە بە بیری بوو ،بە زمانی پاراوی ئاڵمانیەکەی ئاوای گێرایەوە ":من لە قوتابخانەدا ،هەمیشە وەک دەڵقەک وابووم .کاتێک دەمتوانی هەست بەوە بکەم کە هاوڕێکانم دوای زۆر گاڵتە و گەپ و کاری دەڵقەکیانەم تا چ ڕادەیەک دڵ و دەروونیان گۆڕاوە و کاتێک ئەوانم وەپێکەنین دەخست ،ئەمجارە خۆم سووکناییم بە دڵ دا دەهات و دەسرەوتم". 76
باوکی ژاکووب هەوڵی دەدا کە لە بری کاری خەندە ئامێزانە ،هانی بدات لە بەشەکانی ئاکڕۆبات دا دەست بە تێکۆشان بکات .لەو نێوەدا هەوڵی دا ،کە ژاکووب بوو بە هونەرمەندێکی ئاکڕۆباتی .بەم جۆرە ژاکووب توانی لە ساڵی 0121دا بچێتە ناو شوێنی پێشاندانەکان و یان لە شانۆکانی سەر شەقام دا، هاوڕێ لە گەڵ گرووپێک هوونەرمەند دەست بکات بە چاالکی .بەالم ژاکووب توانی لە ماوەی یەک ساڵدا ،بچێتە ناو گەورەترین و سەرکەوتووترین سیرک بازەکانەوە و لەوێشدا دیسان ڕوو لە کاری پێکەنین خوڵقێن بکاتەوە .جارێک لە یەکێک لە شانۆکاندا بە هەڵە دەڵقەکێکی تر بە 'چۆگان' زەبرێکی زۆر کاریگەری لە سەری ژاکووب دا .زەبرەکە بە ڕادەیەک بە هێز بوو ،کە بۆ ماوەیەک گێژ بوو و کۆنترۆڵی حەرەکەتەکانی لە دەست دەرچوو .بەاڵم هەر ئەو حاڵەتە بە الدا هاتنانەی بە شێوەیەکی خەندە هێنەرانە بەڕێوە برد کە بینەران بە هیچ جۆرێک هەستیان بەم کردارە لە ناکاوە نەکرد و پێیان وابوو کە ئەم زەبرە کاریگەرە و حەرەکەتە خەندە هێنەرەکانی ژاکووب هەر لە سەرەتاوە بەشێک لە بەرنامەی شانۆکە بوون.
هەر لەو سەردەمەدا واتا لە ساڵی 0121دا بوو کە بەرپرسەکەی 'سیرک' زۆر لەم حەرەکەتە بەجێیانەی ژاکووب ڕازی بوو و وەکوو یەکێک لە باشترین هونەرمەندانی بواری سیرک دایمەزراند .ژاکووب لە گەڵ کچێک بە ناوی ( جین راک ڤۆڵ ) ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنا .هاوسەری ژاکووب ئافرەتێکی جوان و خنجیالنە بوو و بەرهەمی ژیانی هاوسەریشیان دو کچ بوون بە ناوەکانی ( لوان ) و ( دالی ) ،ئەوانیش لە دواییدا بوون بە هونەرمەندی بواری یاری سیرک .دوای ئەوەی دامەزرا ،ژاکووب توانی یەکێک لە خەندە 77
هێنەرترین شانۆکانی پێشان بدات .لەو جۆرە شانۆیانەدا کەلکی لە سەیارێکی زۆر بچووک و سەرنج ڕاکێش وەردەگرت .ئەم سەیارە ئەوەندە بچووک بوو کە ڕەنگە کەسێکی بچووکیش زۆر بە ناڕەحەتی بیتوانیبا لە ناوی دا جێگای خۆی بکاتەوە .بەاڵم ژاکووب سەرەڕای ئەو قەاڵفەتە گەورەی خۆی تێداویشت .چوارچێوەی ئەم سەیارە بە ڕەنگی سپی و سوور ڕازابۆوە و ئەم سەیارە سەیر و بچووکە بە بەرچاوی بینەران دا دەهاتە ناوەڕاستی گۆڕەپانی یاری سیرکەوە و بەوپەڕی سەرسوڕمانەوە لەو کاتەدا ،لنگە پێاڵوێکی زەبەالح کە هی دەڵقەکەکە بوو لە کاتی کرانەوەی دەرگا بچووکەکەدا ،وەدەر دەکەوت .ئەم پێاڵوە کە زۆر شێوەی چەکمەی دەدا و درێژایی قەدەکەی دەگەیشتە چل پەنجا سانتیمەتر ،ڕەنگ زەرد بوو و لە گەڵ قەد و بااڵی ژاکووب زۆر سەیر و پێکەنین هێنەر دیار بوو .هەر لەو دەمەدا سەیارەکە هەر بە دەوری گۆڕەپانەکەدا دەخوالیەوە و دەڵقەکەکەش هەر خەریکی ه ێنانەدەری ئەندامەکانی لەشی لە سەتارەکە بوو .تا وای لێدەهات ژاکووب بە تەواوی لە سەیارەکە دەهاتە دەر و تێکڕا هانیان دەدا .بەاڵم بەوپەڕی سەرسوڕمانەوە دەیاگووت ":ئەو ،چۆن دەتوانێ ئەو قەاڵفەتە بەرز و گەورەیەی بخاتە ناو ئەو ماشێنە بچووکەوە؟"
لە راستتی دا لەشی ژ اکووب زۆر نەرم بوو و زۆرن بە ئاسانی دەیتوانی تەواوی ئەندامانی لەشی بنووشتێنەێتەوە و لێک بهاڵێنێ و بەم جۆرە بچێتە ناو بچووکترین چوارجێوەشەوە .لەوەش سەیرتر ئەوەیە کە ژاکووب دەیتوانی زۆر گورج و گۆڵتر لەشی لەو سەیارە بچووکە دەربێنێ .لە گەل هاتنەدەری لەشی ژاکووب لە سەیارەکە ،ئاوی ڕادیاتێرەکەی هەڵدەچوو و دەپرژا.ئەویش سەرەتا چەترێکی گەورەی سێ مەتر و نیوی هەڵدەکرد بۆ ئەوەی تەڕ نەبێ. 78
بەاڵم کە بۆی دەرکەوت هیچ چارەی ناکات ،خۆی دەچۆ سەر کوونی ئاوەکە دادەنیشت بۆ ئەوەی پێش بە هەڵچوونی ئاوەکە بگرێ .بەالم بە پێچەوانەی بۆچ وونی خۆی ئاوەکە بە ناو کۆتەکەی دا دەچۆ سەر و لە ملیەوە هەڵدەرژا. لە ساڵی 0123دا هەر بەر لەوەی کە ژاکووب ببێتە هۆی پێک هاتنی ئاڵو گۆڕ لە ژیانمدا ،بۆ ماوەی دو ساڵ لە زانست گادا ،لە بەشی شانۆدا خوێندبووم .بەاڵم پاشان هاتمە سەر ئەو بڕیارە کە لە گەڵ منااڵنی ئیفلیج دا هەڵس و کەوت بکەم .بەاڵم دوایی ڕاگەیاندراوێکم سەبارەت بە فێربوونی هونەرنواندن و کاری خەندە ئامێز لە یەکێک لە گۆڤارەکان دا خوێندەوە کە هانی دام بەرەو ئەو کارە پەلکێش بکرێم .کە مامۆستای خۆشەویستی من لەو بەشەدا ،هەر ئەو پیاوە کەڵەگەت و بە قەاڵفەتە واتا ژاکووب بوو .بە هاوڕێی لە گەڵ سەگە بچکۆاڵنەکەی .ژاکووب دەیگووت ":کاتێک کە دەبیتە دەڵقەکێک، ئەگەر تەنیا لەو ڕوانگەوە سەیری بکەی کە خەلک وەپێکەنین بخەی ،ئەوە ناتوانی لە سەر شانۆدا سەرکەوتوو بی .ئێوە دەبێ خۆتان بخەنە ناو چوارچێوەی ئەو ڕۆڵەی کە دەتانەوێ پێ هەستن و بەڕێوەی ببەن و وا هەست بکەن ئەو کەسەی کە لە جێگاکەی ڕۆل دەبینن ،خۆتان کەسایەتیە ڕاستەقینەکەن .بۆ وێنە ئێوە باوکێکن و دەتانەوێ بۆ کچەکانتان باسێک بگێڕنەوە .بۆ وێنە باسەکەش سەبارەت بە کەسێکە کە لە ناکاو لە هۆش خۆی دەچێ و دەکەوێ .ئێوە هاوکات لە گەڵ ئەمە دەتانەوێ هەر بەو شێوەی کە کابرا کەوتۆتە سەر زەوی ،خۆتان بە زەوی دا بدەن .بۆ ئەم کارە ،بۆ ئەوەی هەر چی ڕێک و پێک تر و ڕاستەقینانەتر ئەو جوواڵنە بکەنەوە ،دەبێ بە تەواوی لە دەروونی خۆتان دا هەست بەوە بکەن کە ئێوە ئەو کەسەن ، نەک السایی بکەنەوە".
79
ژاکووب دڵ بە بەزەیی و بە ڕەحم بوو و هەمیشە لە گەڵ مندااڵندا میهرەبان بوو .ئەو هێزی گواستنەوە و نیشاندانی کاریگەریانەی هەبوو و دەیتوانی گەشانەوە و پێکەنین لە ڕووخساری منااڵندا بەدی بکات و دایمە پێی وابوو کارەکانی دەرمانێکی چارەبەخشن بۆ سەر دڵ و دەروونی مندااڵن .تەنانەت زۆر جار بۆ منداڵە نەخۆشەکان بێ هیچ چاوەڕوانیەک و بە خۆرایی ،شانۆی پێشان دان و بزەی خستە سەر ڕووخساری نازەنینیان .هەموو دەم لە کاتی پێشاندانی شانۆکاندا ،دەنگی قاقای پێکەنینی بینەران بە بەرزی دەبیسترا و ئەمە خۆی دەربری سەرنج ڕاکێشی شێوەی بەڕێوە بەری بوو .هەر کاتێک کە من دەچوومە سەیری شانۆکانی ژاکووب دەکەوتمەوە بیری ئەو وتەیە کە یەکێک لە بەرێوەبەرانی یاری سیرک سەبارەت بە ژاکووب وتبووی ":ئەم دەڵقەکە کەم وێنەیە ،سەرەڕای ئەوە کە لە حاڵەتی ئاساییدا خەم و ناڕەحەتی لە ڕووخساری بەدی دەکرێ ،بەاڵم لە کاتی شانۆدا خۆشی و ئەوین و دڵگەرمی بە بینەران دەبەخشێ.
من لە بوار و ڕشتەی هونەر نواندن دا
گەیشتوومە پلەیەکی زۆر باش کە لەو دەمەدا ،سەگە گچکۆڵە و خۆشەویستەکەی ژاکووب کە بە ( بێسەر) بانگیان دەکرد ،تۆپی .ئەم ڕووداوە لە ساڵی 0111دا بوو .ئەو دەمە کە من هەواڵەکەم بیست هەر زوو چوومە الی ژاکووب و سەرەخۆشیم لێ کرد .هەتا ئەو دەمە قەت ئەو هاورێ نزیکەم بەم ناڕەحەتیە نەدیبوو .ئیتر نە مەتەڵێکی هەبوو و نە بزەیەکی لێ دەبیندرا. بەڵکوو تەنیا دەمتوانی کاریگەری قووڵی خەم و ناڕەحەتی لە چاوە هەمیشە شادەکانی دا بخوێنمەوە .هەر کە چاوی بە من کەوت وتی ":ئاخ ( ڕۆتی) ، من نەمدەزانی ئەوەندە نەخۆشە کە دەیکوژێ .ئەگەر بمزانیبا جارێکی تریش
80
دەمبردە نیویۆرک .ئاخر دەزانی بۆ؟ ئەو عاشقی یاری کردن و ڕاکردن بە سەر ڕەسیفە ڕازاوەکانی ( مەنهاتن) بوو.
ژاکووب ئەو مرۆڤە بوو کە دەیویست خەڵک بباتە ئەو جێیەی کە هەمیشە شادی و خۆشی لێبایە .تەنانەت ئەو کاتانەش کە بڕیاری پێشاندانی شانی نەبوو لە گەل ئێمەدا ،دەهاتە گەشت و سەیران بۆ شارە جۆراوجۆرەکان و ئەوکاتەش دەستی لە جم و جۆڵی سەیر و سەمەرە و پێکەنیناوی هەلنەدەگرت .یەکێک لە قوتابیەکانی ژاکووب ،بیرەوەریەکی لێ دەگێڕایەوە": جارێک ژاکووب لە حاڵێکدا جانتایەکی لە بن هەنگڵ دابوو لە دووکانێکی پینە چی وەژوور کەوت و بە خاوەن دووکانی وت " :بۆ چاک کردنەوەی بنی لینگە پێاڵوێک چەند پارە وەردەگری؟" لەو کاتەدا لە ناو جانتاکە دا لینگە پێاڵویکی گەورەی دەرهینا کە تایبەتی کاتی شانۆگەری بوو .پینەچیەکە کاتێک پێاڵوەکەو جم و جۆڵی سەیر و سەمەرەی ژاکووبی بینی ،وەپێکەنین کەوت .ئەو ڕۆژە ژاکووب ئەوەندەی گاڵتە لە گەل کابرا کرد کە خۆشیەکی تەواوی بە دەروونی بەخشی".
لە سالی 0111دا ،دوای شەست سسال هەڵسوڕان و چاالکی هەندێک لە تێکۆشانی کەم کردەوە .ئەگەر چی جارێکی تر دەرس گوتنەوەی لەم بەشەدا بۆ هەمیشە وەال ناو و خانەنشین ببوو ،بەاڵم قەت لەو کۆلێژەی دەرسی لێ دەگووت نەهاتە دەر .ئەو هەمیشە چاوەڕوان بوو کە وەکوو سااڵنی پێشوو بانگهێشت بکرێ بۆ ناو ئەو کۆڕانەی کە دەرچوانی کۆلێژی شانۆ و تێیدا کۆدەبنەوە و لە نزیکەوە بیانبینێ .لە بەشی ناساندن دا ،هەمیشە سەرۆکی 81
زانستگا باسی لە ژاکووب و کار و چاالکیەکانی دەکرد .ئەو کاتەش کە ژاکووب دەچۆ پشتی تریبوون ئەو خوێندکارانەی کە ئەو پیاوە دەم بە بزەیان ئاوا چەماوە و دەم و چاو تێک چڕژاو دەدی ،بۆی ناڕحەت دەبوون .بەاڵم بە بەردەوامی چەپلەیان بۆ لێدەدا و کاتێک دەیاندی کە ئەو پیاوە پیرە دەڵقەک باز و ئاکرۆبات چی یە ،بە دەستانی خۆی لەشی خوار و خێچی ئەم ال و ئەوال پێدەکا و جا رێکی تر پێکەنینە بە ناوبانگەکەی دەکەوێتەوە سەرلێوان ،وەپێکەنین دەکەوتن و تام و چێژیان لێ وەردەگرت .جارێک ژاکووب پێی وتم ":ئایا ئەوە دەزانی کە ئەوەی دەبێتە هۆی وەپێکەنین خستنی بینەران ،گرینگترین ئامێر و وەسیلەی دەستی دەڵقەکێکە ؟ ئەگەر بینەران چاوەڕوانی ڕوودانی شتێکیان نەبێ و لە ناکاو شتێکی سەیر ڕووبدات ،دەبێتە هۆی پێکەنین". لە سالی 0113دا کاتێک ژاکووب تەمەنی گەیشتبۆ هەشتا و یەک ساڵی لە ناو کۆڕێکی دۆستان دا ،هەندێ شتی سەیر و سەمەرەی بۆ بینەران پێشان دا. کاتێک بە دوای تەواو بوونی بەرنامەکانی دا چۆ ئەودیوی پەردەوە .ئێمە بینەران کە ڕادەمان دەگەیشتە 312شانۆگەر و هونەرمەند هەوڵمان دا کە هەر وەکوو پێشوو هانی بدەیین و چەپڵەی بۆ لێ بدەیین و بیکەینە هات و هاوار .بەالم ژاکووب کە لە پاش پەردەکە خۆی حەشار دابوو ،وەکوو پێشوو بە مەبە ستی ڕێز و سەردانەواندن ،نەهاتەوە پێش شانۆ .وای لێهات من هەستام و چوومە پشتی شانۆ وبەڕێوەبەری شانۆش بە دوای من دا هات و بە ژاکووبی وت ":دەبێ ئێستا بچیە پێش شانۆ .هەموو الیەک چاوەڕوانتن کە بچی و سپاسیان بکەی .ئەگەر نەچی بینەران ڕێگا نادەن پاشماوەی بەرنامەکا نمان درێژە بدەیین .ئەوان هەر هاوار دەکەن و ناوی تۆ دێنن". ژاکووب زۆر لە سەرەخۆ سەری هەڵبڕی و لە حاڵێکدا کە چاوە هەمیشە شین و گەشەکانی دەدرەوشانەوە ،وتی ":ئەوان ناوی من دێنن؟" 82
لەو دە مەدا سیمای سەیر دیار بوو و وتی ":یانی بە ڕاستی ناوی من دێینن و دەلێن ( لۆ ) ؟ من پێم وابوو کە دەڵێن (بۆ) ! و لە کارەکەم ناڕازین". لەو دەمەدا بزەیەکی هاتێ و من بۆم دەرکەوت کە ئەخالق خۆشی ژاکووب قەت ناگۆڕێ.
لۆ ژاکووب ،لە سێزدەهەمین ڕۆژی دوایین مانگی هاوینی ساڵی 0112دا ،بۆ هەمیشە چاوەکانی لە سەر یەک دانا .ئەوکات هەشتا و نۆ ساڵ لە تەمەنی ڕادەبرد .ئەو کەسانەی کە لە گەل ژاکووب ،پێکەنین و شادیان نۆشی قەت بیرەوەریەکانی لە بیر ناکەن.
ماوەیەک لەمەوپێش یەکێک لە ناوەندەکانی سیرک لە شاری ( سەن ئانتۆنیۆ) پێشانگایەکی کردەوە کە تێیدا زۆر ڕووداوی گرینگی مێژووی ئەو کەسانە باس کرا کە لە بواری سیرک دا تێکۆشاون .بە سەر یەکێک لە دیوارەکانی پێشانگاکەوە وێنەیەکی گەورە هەلواسرابووکە بیرەوەری یەکێک لە شانۆکانی (ژاکووب ) بە سەیارە گچکۆڵە و سەیر و سەمەرەکەیەوە دەخستەوە بیر .لە ناو یەکێک لە فرۆشگاکانی ئەو پێشانگایەدا ،کە تایبەت بە فرۆشتنی دیاریەکان بوو ،نووسراوەیەک لە ژێر ناوی '' پاڕانەوەکانی دەڵقەکێک '' دەبیندرا .لەو نووسراوەیەدا کەسایەتی ڕاستەقینەی ژاکووب زۆر بە باشی پێشان درابوو" : کاتێک بە شەلە شەل بە سەر جادەی ژیاندا هەنگاو هەڵدێنم ،یارمەتیم بدە بۆ ئەوەی پێکەنین زیاتر لە فرمێسک بخەمە سەر ڕووخسارەکا .قەت ڕێگام پێ مەدە کە ئەوەندە بێ تەفاوەت بم کە نیشانەکانی بزە و سەرسووڕمان لە 83
چاوەکانی مناڵێک بڕفێنم .قەت ڕێگام مەدە کە لە بیرم بچێتەوە ،هەموو هەوڵ و تێکۆشانم دەبێ لە پێناو دڵخۆش کردنی خەڵکی دابێ .یارمەتیم بدە بۆ ئەوەی هەوڵ بدەم النی کەم بۆ ساتێکیش بێ ،خەم و ناڕەحەتی لە ژیاندا فەرامۆش بکەن".
لەم دوایین ساتانەدا ،لەرینەوەی دەنگت دەگاتە گوێم کە دەڵێ ":کاتێک تۆ خەلکەکەم ت شاد کرد لە ڕاستیدا خۆمت شاد کردووە ".لۆ ژاکووب نە تەنیا بوو بە هۆی وەپێکەنین خستنی خەلکی بەلکوو یەکێک لە گرینگترین ئامۆژگاریەکانی ژیانی فێر کردین .هیچ شتێک گرینگتر لە ڕووخۆشی و خۆش ڕەفتاری نی یە .ئەگەر فێر بین کە بۆ خۆمان پێ بکەنین و پێکەنین بخەینە سەر ل ێوە کەسانی دیکە ،ژیان لە گەڵ ئەو خەلکەی کە لە دەورو بەرمانن یان لە گەڵ ئێمە دەژین ،خۆشتر و ڕاحەت تر دەچێتە پێشەوە.
84
من چیم؟ نووسینی :ژالە مساعد وەرگێڕانی بۆ کوردی :شاخەوان عەزیزی لە کتێبی ' :در سایە گل نشین'
من چیم؟ ئەمە یەکەم پرسیاری غونچەی تازە دەم کراوە بوو .دوای ئەمە هەستی بە سەرما دەکرد .ئەو گەرمیەی پێشان لە جیهانی جوانیدا ،گیانی بە بەر لەشدا دەکرد و ئارامی بە خەڵوەتگای نەپشکوتووی دەبەخشی ،لە خەیاڵ ئەوالتر خۆی نەدەنواند .دەلەرزی .بە سەرسوڕمانەوە سەیری پەلکە گوڵەکانی دەکرد .بیری لە سیما و ڕووکاری تازە دەکردەوە .ترسێکی گوماناوی سەراپای داگرت .بۆ پشکووتووم؟ لەم جیهانە نامۆیەدا چی دەکەم؟ سەدان باڵندەی جوان و خنجیالنە بە باڵە ڕەنگینەکانیانەوە بەرەو الی باڵیان دەکوتا .هەلهەلە و کەیف و خۆشی بوو .هەر تیشکی خۆر بوو دەپژا .ڕەنگ بوو بالو دەبوو .باڵەکان ل ە کاتی هەڵفڕین و لێکداندا ئارامیان لێ هەڵدەگیرا. دارەکە خۆی لە پشت پەردەیەکی هەزار نەخش و نیگاردا دەشاردەوە .لە سەیری سەمای باڵدەکان سەری سوڕمابوو .گوێی لە دەنگ و ئاوازی سێحراویان بوو .ئەو ئاوازانەی کە دەیانچڕی لە پێهەڵگوتن بە ئارامی و گەشەکردن و بۆ ئەو بەهارە بوو کە موژدەی هاتنیان بە چاو دەدیت .چۆنکە بە سەر داری بادامەوە خونچەیەک پشکوتبوو .ئەو کاتە بوو کە زانی خونچەی بادامە .سەیری دەوروبەری کرد .بەڵێ ئەو خونچە بادامێک بوو بە سەر پیرە دارێکەوە .لە سەر بەرزایی تەپۆڵکەیەک لە پەنا دەشتێک دا .ئەو دەشتەی کە تێێد ا دەنگی ڕووان و گەشە کردنی گوڵ و سەوزە گیا دەهات و تا ڕۆژئاوا یانی تا ئەو جێیەی کە وەکوو بڵێی دەستێکی نادیار شینایی ئاسمانی بە سەوزایی سەرزەوی دۆریبۆوە ،درێژایی هەبوو .لەو دیوی تەپۆلکەدا 85
دەریایەکی لە جۆش خۆی دەخواردەوە .هەموو الیەک شین دەچوو .تەنانەت هەتاو یش .بە تێڕامانێکی هەتاو گەرم دەبۆوە .ماوەی کاتژمێرێک لە ژێر خۆر دا خۆی ڕاگرت و کەوتە سەرنجدانی جیهانی دەورووبەری.ئەی هاوار! چی دەدی؟! ئەو تەنیا خونچەی جیهانی دەوروبەری بوو .تەنیای تەنیا .دڵی لەم تەنیاییەدا وەتەنگ هات .لە سەرمان دەلەرزی .ئەمجارە نە سەمای باڵندەکان و نە شەیدای دەنگ و ئاوازیان وەجۆشیان نەدەینا .ڕۆژ وردە وردە بە سەر دەچوو .شینایی ئاوی دەریا بەرەو تارمایی دەڕۆیی .وەکوو دەریایەک لە ڕەنگی ئاوی. کاتێک کە سەیری ئاسۆی دەکرد و دەیدی کە هەر دەمە و بە ڕەنگێکی نوێ خۆی دەنوێنێ ،ت ەنیایی خۆی لە بیر دەچۆوە .لەو دەمەدا لە ناکاو هەتاوی بەرچاوکەوت .کە هاوڕێ لە گەڵ هەر چەشنە ڕەنگێکی ئاوی لە ئاسمانەوە خۆی خزاند و ئاوا بوو .دەیویست بگری بۆ تەنیایی خۆی بۆ مەرگی ڕەنگە ئاویەکە و ئاسمانی بێ هەتاو .هەموو شتێک نووقمی تاریکی بوو .تەپۆلکە خڕە سەوز ەکە ببوو بە شتێکی تاریکی گردبووی مەترسیدار .لە نزیکیەوە تاشەبەردێک وەکوو دێوێکی ترسناک تێی ڕامابوو .بە سەر بەرینایی ئاسمانی نوورانی دا ،پەردەیەکی ڕەش باڵی کێشابوو ،کە لە درزە ورد و درشتەکانیەوە ،تاڵە دەزووی ڕووناکایی دەهاتە دەر .بەاڵم بێ ئەوەی تینی گەرماییان هەبێت. ڕەشەبایەک لە الی دەریاوە هەڵی کردبوو .قایم بە لقەکەوە خۆی مەڵۆس دابوو .سپێتی پەلکە گوڵەکانی خستەوە یادی .دەبوو خۆی ڕاگرێت لە حاست تاریکایی و خەم و ماندوویەتی و ئەو ڕەشەبایانەی دەریاوە .پەلکە گوڵەکانی لە تاو ئێش و ئازار وێک دەهاتن .چەندە تەنیا بوو .تەنیای تەنیا...هەتاو بەرەو 86
کوێ چووبوو،باڵندەکان چیان بەسەر هاتبوو .ڕەنگە دڵگرەکانی ئاسۆ بە چ دەردێک چووبوون. چەند باڵندەیەکی نامۆ بە سەر لقە دارەکانەوە دەیان نااڵند .دەگریان .دێو و درنجی ترسناک هجوومیان دەکردە سەر پیرە دار بادامەکە. هاژەی شەپۆالن شەویان وەلەرزە خستبوو .دەشتەکە هاوار و فغانی بوو و نووزەی دەهات .ئاسمان کەوتبۆوە پێکەنینێکی سەیرەوە .بیری لە جیهانە ئارام و بێ غەوش ەکەی بەر لە پشکووتنی دەکردەوە .ئەگەر لە بەر پەلکە گوڵەکانی نەبایە ،هەزار دەستان دەگریا .شەو وردە وردە ئارام دەبۆوە .پەلکە گوڵە ناسکەکانی لە تەوژمی سەرما و ماندوویەتی سەریان بە سەر شانی یەکتر دا بەردابۆوە و خەونیان بە دڵی گەرمی خونچەکانەوە دەدی .سەیری ئاسمانی کرد .مانگیش وەکوو ئەو بە تەنیا پاڵی وە لێواری سارد و سڕی ئاسمانەوە دابوو .ئەگەرچی مانگ گەرمایی پێ نەدەبەخشی ،بەاڵم خەمی تەنیایی بوونی لە بیر دەڕەواند و ئەمە خۆی تین و گەرمایی بوو .پێی وابوو هەمیشە لە تاریکی گەرمایدا لە مانگ ڕادەمێنێ و شایەدیش هەمووی خەون بووبێ.
چاوەکانی کردەوە .چی دەدی؟! جارێکی تر هەتاو ،ڕەنگی شین و دەریایەکی مات و ئارام .شنەبای بەیانی بەرامە خۆش ،بالی بەسەر دەشتەکە دەکێشا. باڵندە بەهاریەکان لە پێ هەڵگوتن بە گواڵن ،بە دەنگێکی سێحراوی دەیان خوێند و دەشتەکەش خاترجەم و دڵنیا لە شوێنی خۆی ڕاکشابوو .ئای....چی ڕووی داوە؟! ئایا چۆن چۆنی دەریاکە هاژەی ترسناکی شەو و دەشتەکە هاوار و الاڵنەوەکانی لە بیر چۆبۆوە؟ لە چ جیهانیکی پڕ سەیر و سەمەرەدا دەژیا! مانگ بەرەو کوێ بارگەی پێچابۆوە؟ هێشتا ڕۆژ نیوە نەببوو ،ئیتر وەکوو 87
پێشان خۆی ب ە تەنیا نەدەدی .بە سەر داری بادامەکەوە خونچەکان دەپشکووتن .هەناسەیەکی دڵنیایی هەڵکێشا .پەلکە گوڵەکانی بە گەرمایی هەتاو سپارد و خۆی نوقمی خەوێکی خۆش کرد. لە ناو خۆیدا لێک دەکشاوە ،گەشەی دەکرد .چ لە جیهانی خەیااڵت دا ،چ لە کاتی بێداریدا ،هەموو بەیانیەک شەونم بۆ شۆردنەوەی سەری لێ دەدا .شنە با دەستی بە سەر دا دێنا .ئەو لە نێوان سەدان خونچە گوڵی بادامدا ،بە سەر لقە دارێکی سەر سەوز و مەودای ڕەنگ شینی ئاسمانەوە پاڵی دەدا و سەرگەرمی سەیر کردنی هەتاو دەمایەوە. دەشتەکە بە گوڵ و سەوزایی داپۆشرابوو .تەپۆلکەکە بەرگێکی نوێی کردبۆ بەر خۆی .لە درێژایی ئەو ڕۆژەدا هەر هەتاو بوو و ڕەنگی شین .بارانە بوو و کۆلکە زێڕینە .ئاسمان بوو و پەڵە هەورە ڕەنگینەکان .ئیتر لە شتە زەقەکانی ناو تاریکی دا و لە هاژەی شەوانەی دەریا ،لە گریان و زاری دەشت، نەدەترسا .بە ڕادەیەک سەیری مانگی دەکرد تا ئەو جێیەی دەچووە خەوێکی شیرینەوە .ئێستا بۆی دەرکەوتبوو کە پیرە دارەکە هەموو دەم بە خەبەرە. ئەمەشیان کۆتایی هات .پەلکە گوڵە جوانەکانی ڕەنگیان دەگۆڕا .زەرد هەڵدەگەڕان .لێی جیا دەبوونەوە و دەکەوتنە بەر پێی پیرە دارەوە .بە دڵێکی پڕاوپڕ لە خەم ،سەیری زەرد هەڵگەڕان و بوون بە خاک و گڵی دەکرد .ئیتر هیچ باڵندەیەک بۆی ناخوێنێ .ئەی هاوار! وەرزەکە وەرزێکی تر بوو .وەرزی سێبەرە قوڕسەکان .لە پاش و پێسی خۆی تا درەنگانێک ،شەو ببوو بە خاوەن بەزەیی .دەریا فێنکایی با و بارانی بۆ دڵداری ڕەوانەی دەشتەکە دەکرد .ئەو هێشتا هەر بە سەر لقەکەوە نیشتبوو. بەرگەکەی لێک دەکشاوە .شکڵ و شێوەی بە خۆوە دەگرت و هەر جارە و 88
شکڵێک تا چەندی جۆر و شکڵ .تا بەرگێکی تر .هەر بەرگ بوو بە سەر بەرگی پێشوودا دەکەوتە خوار .لێبڕاوانە بە سەر ئێش و ئازاری بەردەوامی گەشەکردنی دا ،خۆڕاگری نیشان دەدا .لە گەڵ ئەو هەموو ئێش و ئازارانەی 'بوون' و 'کران' ڕاهاتبوو .لەو کاتەدا کە خۆر لە پێشتی قایمی دەدا ،ئاوا دەبوو .باران تەپ و تۆزی ڕۆژە بێبیرەوەریەکانی لە لەش دەشۆردەوە .مانگ تەنیا کچی ئاسمان ،لێی دەڕوانی. ئێستا بەسەر لقی ئەو پیرە دارەوە ببوو بە بادامێکی تەواو پێگەیشتوو .ڕۆژێکی زۆر خۆش و دڵگر دەستی پێ کردبوو .شایەد هەتاو لە حاڵی درەوشانەوە دا بووبێت .ڕەنگە دەریاکە هێشتاش هەروا هاژەی هاتبا .شایەدیش ڕۆژ بەر لەوەی بگاتە نیوەی ڕێگاکەی ،تەواو بایە .لەو دەمەدا وەکوو بڵێی ئاسمان لە جێگەی خۆی وەستا .دەشتەکە هەناسەی نەدەدا .ئەویش ڕاوەستا .بەشیک لە لەشی سست بوو .باڵندەیەک لە سەر لقەکە هەڵفڕی .ئەو بێ ئەوەی هەستی بە ئازارێک کردبێت ،لە شوێنی خۆی هەلکەندراو بۆ بەر پێی پیرە دارەکە خلۆر بۆوە .وای زانی کە ئیتر تەواو بووە .لە بەرگ و پێستەکەی هاتەدەر. پێی وابوو لەم هەموو بێ ناویە ،لە هەر دەم گۆڕان بۆ شێوەیەکی تر ،لە هەر چاو ترووکاندنیک دا ،لە کۆتایی هاتنی و لە دەستپێکی ،نەجاتی دەبێت .ئازاد دەبێ و بۆ هەمیشە سەیری مانگ کچی تەنیایی شەو دەکات. بە سەر خاکەکەدا کەوتبوو .ساڵوی بۆ بیرەوەریەکانی سەر لقە دارەکە دەنارد .گۆڕستانێک لە خۆی بە دوای دا ڕیز ببووون .چەندە سەیر بوو، لێدانی دڵی ڕووەکیانەی پیرە دارەکەی لە خۆی دا هەست دەکرد .هەروەها ماندوویەتی قەدە گەندەڵەکەی و هەوڵی ڕیشە بە وەفاکانی لە پێناو بەردەوام بوونی دا .کە وا بوو جیا بوونەوە بە مانای کۆتایی نیە .بەاڵم کام جیاییە؟ لە 89
نەرمە وچانێک زیاتر ن ەبوو .الی خۆی وتی چ هەستێکی سەیرە .وەسەریەک کەوتنەوەی تەواوی کاتەکان لە 'ئێستا' ی دەمێکی هەرچەند تێپەڕ بووندا.
پەڕێشان و دڵبزرکاو دەینااڵند" .من چیم؟ ڕیشەم ،لقم ،گەاڵم ،خونچەم ،داری بادامم یان میوەی ئەم دارەم؟ دەمەوێ بزانم". بە دلشکاوی و توورەییەوە سەیری پیرە دارەکەی کرد .کە مات و بێ دەنگ بوو .هیچ واڵمێکی خاکەکە بە هاواریەوە نەهاتبوو .پەردەیەکی نوێ بالی بەسەر دا کێشا .بەر لەوەی بە تەواوی چووبێتە ناو خاکەکەوە ،پیرە دارەکەی بینی کە بە بزەیەکی ڕەزایەت ئامێزەوە چاوەکانی دەخستە سەر یەک و ئارام ئارام دەچۆوە خەوێکی بێ بێدار بوونەوە .بەاڵم خاکەکە ،خاکی میهرەبان و بەزەییە .لە ناو خۆی دا جێگەی کردەوە تا کوو لە کاتی خەوی شیرینی پیرە دارەکە دا بێدار بمێنێتەوە .بۆیە بە پێچەوانەی خۆر ئەوە بەفرە کە خاکەکە گەرم دەکاتەوە. ئەویش لە ناو خاکەکەدا چاوەکانی دەکردەوە .هیچ شتێک نەبوو کە سەیری بکات .خۆیشی نەیدەزانی کە لە ژێر سێبەری کام بیرەوەری دا خەوتووە و چۆن بە هۆشێکی لە شێوەی بیری هەور و دڵێکی پڕ لە ئەستێرە و هەتاو، گیانی بە چارەنووسی خاکێک سپاردوو ە .کەی گیانی تەسلیم بە ئێش و ئازاری بەردەوامی گەنگەڵ بوون و تێک چوون کردبوو؟ چ سیمایەکی نوێی بە خۆوە گرتبوو؟ بەرگی دەروەی ،ئەو بەرگە جوان و خۆشڕەنگ و قایمەی ،کە زەمانێک شانازی پێوە دەکرد ،چ شکل و ڕەنگێکی بە بەردا کرابوو؟ الی خۆی دەیگووت " :هەموو شتێک ئەگەرچی لە ڕواڵەت دا لە سەر خۆ و هێواش دەچێتە پێش ،بەاڵم بە ڕادەیەک خێرا ڕوودەدات کە لێ پرسینەوە و 90
لێکۆڵینەوە ،پێی ڕاناگات .لە ناو ئەم خاکە دا و لە ناو ئەم خۆ نامۆیەدا زیندانی کراوم .نا ،خاکەکە ساردە .تاریک و بێ بەزەییە .قەاڵیەکی بێ ڕێگای دەرباز بوونە .دبێت لە دونیای دەرەوە چی ڕوو بدات .شارەزای سەرمای بەفر بوو. ' ئاخ ...کەوابوو ئیتر ئاوایە .ئیتر تەواوە .ڕەنگی شین و هەتاو ،ئەمجارە نە هەتاوێک دیارە و نە ئاسمان و نە دەریایەک'. پێی وابوو لە شوێنێک لە دەرەوەی ئاسمان و زەوی دا کچی تەنیایی شەویش، لە الیەن الیەنێکی بێ ڕەحم ،شتێک لە شێوەی پەردەی ڕەش و تاریکی هەور بۆ هەتا هەتایە شاردوویەتیەوە. چی بەسەر دەهات؟ دەینااڵند .خۆی دەخواردەوە .لەت لەت دەبوو .دەبوو بە ئاو ،دەبوو بە تیشک ،دەبوو بە خاک ،دەبوو بە ئازار ،ئازارێکی جیاواز لە گشت ئازارەکانی دیکە .ئازاری ڕووەکەکانی پیرە دار بادامەکە لە ناو بادا .ئازاری گشت وشک بوون و تێک شکانەکان و ئازاری ڕووان و سەردەرهێنان.
لەو دەمەدا لە گۆڕانی بۆ شێوەیەکی تر ترسی لێنیشت .ترسی لە ئێش و ئازار .ترسی لە نەناسراوێک بوو .ترسی لە پاڕانەوەی ویستەکان و ماندوو بوون و زەحمەت لە پێناو نەتوانینەکان. پێستی قایم و خۆراگری لەشی ،بێهێز لە بەربەرەکانی لە گەڵ فشار هێنانی ناوەوە ،قەلشتی دێنا و دەشکا و لەبەر یەک بالو دەبوو .ئیتر ستێک جگە لە ئازار لە گۆڕێ دا نەبوو .ئەو بەم سرووشتەی ڕازی بوو و دانی بە خۆ داگرت.
91
هیچ ئاسەواریک لە ڕەنگەکان ،لە بەرگەکانی داپۆشێنەر و لە پێستەکان نەمابوو .جیهانی ناوەوە و دەرەوە وەکوو یەکی لێ هاتبوو .بە یاد و بیرەوەری هەتاو گەرمی دەهاتەوە ،لە ناو ناخی هیزی ڕاکێشەری خاک و خەیاڵدا گەورە دەبوو .گەشەی دەکرد .خاکەکە چەندە بە ڕەحم بوو ،چ تامێکی شیرینی هەبوو .چەندە بە گەرم و گوڕی و نازکێشانەوە ،ڕەگۆڵەکانی لە خۆ دەگرت. ئێستا ڕەگە باریکەکانی لە گەڵ ڕەگە تێک ئااڵوەکانی پیرە دار بادامەکە ،کە وردە وردە بەرەو بەتەواو وشک بوون دەچوون ،وێک
کەوتبۆوە.
چووبوو نەوە ناو یەک .ببوونەوە بە یەک .بەم جۆرە زاکیرە و بیر و هۆشی پیرە دار ،لە ناو ئەو داوە وەگەڕ دەکەوت .هەر وەکوو ڕابردووی هەموو دار بادامەکان ،لە ناو پیرە دارەکەدا کە زەمانێک بە سەر لقەکەیەوە پشکووتبوو، دەژیا و دەچوو تاکوو ببێ بە داهاتووی هەموو ئەو دارە بادامانەی کە پشتی وشک و چەماوەیان ،لە حاست بادا تێک شکابوو. سەیری دارە بادامەکانی دەکرد .لە دو ڕیزی هاوتەریب دا تا ئەو دیوی خاک، تا ئەودیوی ئاوەکانی ڕۆژگار ،تا ئەوپەڕی بەهار و غوربەتی پاییز...تا دەستپێک و سەرەتای خۆی ،هەروەها سەیری خاکی دەکرد،خاکی لە ناو خاکدا دەدی. چەندە سەرنج ڕاکێش بوو .چینە دەست لێنەدراوەکان ،وردە شتە ئەبەدیەکان، هەریەکە و بە ڕەنگێک ،بە شێوەیەک ،تا دەگەیشتە ناخی هەموویان ،تا دلی گەرم و تاوێنەری زەوی کە لە ناو خۆیدا لێی دەدا .تاکوو دەگەیشتە سەرچاوەی لە جۆشی بورکانەکان .هەمووی دەدی ،هەستی بە هەر زەڕڕەیەک دەکرد .ئێستا زاکیرەی ئەو خاکەی کە تێیدا ڕەگی داکوتا بوو ،ئەو بایەی کە لێی دابوو ،ئەو هەتاوەی کە گەرمی داهێنابوو ،زاکیرەی تەواوی بادامەکان لە ناو ئەودا کۆبوونەوە و ببوونە بە یەک .بە باشی بۆی دەرکەوتبوو کە گۆڕانکاری بەردەوام ،لە هەموو شتێکی هەمیشەیی 92
خۆڕاگرترە .بە وەبەر چاوکەوتنی ڕەنگی ئاوی لە خۆشیان لەرزی .هەتاو بە بینینی شاگەشکە بوو. دەریاکە هەروا هاژەی
دەهات.
دەشتەکە
ئاوازێکی
سەرنجڕاکێشی
تێهەڵکردبوو .باڵندەیەک بە دیتنی کەوتەوە بیری بەهار .هەموو ئەوانە کە وەبیر خۆی دەهێنایەوە ،هەر وەکوو پێشوو بوون .تەنیا پیرە دارە بادامەکە نەبێت .وای لەم دارە شکۆمەند و گەورەیە .لە چیلکە و وردە داری سووتان زیاتر چی لێ نەمابۆوە .زۆر حەیف کە درەنگ ناسیبووی .لە چاوەڕوانی دەرکەوتنی مانگدا ،چاوەکانی بڕیبوونە ئاسمان. ئەمجارە زۆر هەستی بە دوورە پەرێزی نەدەکرد .دڵی لە گەل دڵی دەشت لێی دەدا .لە گەڵ دەریا دەیهەژاند .بەهاران لە گەڵ ئاوازی باڵندەکان هاودەنگ دەبوو .ڕێزی لە پاییز دەگرت .لە گەل باران دا ئەشکی دەڕشت و لە گەڵ بەفر دا دەباری .ئەوجارە ببوو بە دارە بادامێکی نەونەمام کە وردە وردە بااڵی دەکرد .جاری وابوو نیگەرانی گەاڵکەی دەبوو ،جاری واش بوو لە تۆفانە بێ و ەختەکان ترسی لێ دەنیشت .کاتێ خونچەکانی دەپشکوتن ،ئارامی دەگرت .سەیری دەکرد ،گوێی بە دەنگی کرانەوەیان ،بە سرتە و چپەیان لە گەڵ باڵندەکان ،بە لێدوانەکانی دەروونیان ،دەسپارد .هیوا و ئاواتێکی لە دڵدا ڕادێنا ،چاوەڕوانی دەکرد .لە دەوروبەری ئەو ،دارەکان بااڵیان دەکرد .گشتیان داری ئەو بوون .داری بادام .ئەویش خەمی لە چارەنووسیان دەخوارد. یەکێکیان توانای خۆراگری لە حاست سەرمای نەبوو .ئەوی تریان لە ناکاو وشک دەبوو .یەکێکی تر بە سەر لقیەوە خونچەیەک نەدەپشکووت .بەاڵم سەرەڕای ئەوانەش ،ئەوان بەشێک بوون لە ئەو ،کە لە کۆتایی شەوێکی سارد و سڕ و درێژدا ،وەکوو ئەو موژدەی هاتنی بەهاریان دەدا و لە دەوروبەری 93
و بە سەر شوێنە جیاجیاکانی تەپۆلکەکەدا .بە خونچە داپۆشرابوون .ئەگەرچی ئەو هەروا چاوەڕوان بوو ،بەاڵم دڵخۆش و بە کەیف لە ناو دارەکانی دا، پشووی دەدا و هاوڕێ لە گەڵ وەرزەکان لە سووڕان دابوو .بەاڵم مانگ،کچی بێداری شەوانیش لە کاتێکدا کە لە نێوان ئەستێرەکان دا جێی گرتبوو ،سەیری دەکرد. زۆر درەخت لە دڵی خاکەوە سەریان دەرهێنا و زۆر درەختیش لە ڕیشەوە وشک بوون .ئەو پڕاوپڕ لە شادی و کەیف و خۆشی ،سەیری هاتنیانی دەکرد و بە ناڕەحەتیەکی زۆرەوە دەیڕوانیە کۆچ کردنیان .خۆیشی ئیتر ئەو دارە تازە پێگەیشتوو و دڵخۆشە نەبوو .چۆنکە بە سەر لەشی دا زۆر یادگاری هەڵکەندرابوو .لقەکانی ئەو نەرمی و لە سەرەخۆیەی پێشوویان نەمابوو .بە ڕووگرژی لە ژێر هەتاو دا وشک دەبوون و خۆڕاگرانە لە حاست با دا تێک دەشکان .ئیتر نە مانگ لە ئاسمان دا دەبیندرا نە هەتاو ،نە بەفر دەباری و نە باران .پەڵە هەورێکی چڵکن ئاسمانی داپۆشیبوو .هەستی بە ماندوویەتی دەکرد .دارەکان هەموویان تینوو بوون .هەست بە وشک بوون سەراپێی داگرتبوو .گرمەیەکی زۆر ترسناکتر لە گرمەی دەریا ،دارەکانی وەلەرزە خست .خەنجەرێکی داخ سنگی ئاسمانی شەقار کرد .ئاگر لە ئاسمان دەباری. دەستەکە ڕەنگی خۆڵەمێشی بە خۆوە دەگرت .دارە بادامەکان بڵێسەیان دەدا. دەنگی شکان و ورد و خاش بوونیان دەبیست .کونجیلە بادامەکان بە سەر لقە داگیرساو و ئاگریناویەکانەوە ،دەیاننااڵند .دەسووتان و دەبوونە خۆڵەمێش و هەر بۆنی دەشتی سووتاو و بۆنی باڵ و پەڕی گڕگرتووی باڵندەکان ،بۆنی بادامە تازە پێگەیشتووە سووتاوەکان و دوکەڵ و تاریکی و ئازاری مانەوە و دیتن ،دەهات.
94
ئاسمان چەندە درەنگ ئەشک دەڕێژێ .لقە تازە تێکشکاوەکان لە ژێر باراندا دەشۆرێنەوە .ئەو دەمە خۆی بەرچاو کەوت کە نیوە سووتاو ببوو .شکابوو .لە چاوەڕوانی دا بوو .هیوادار بوو .هیچی دیکە نەمابوو .سەیری خۆی دەکرد، تاقە دارێکی پیر بە سەر بەرزایی تەپۆڵکەیەکەوە .بە قەڵشت و برینە خڕەکانیەوە نیوە سووتاو ،وشک بوو بە ئازارەکانی و ماندوو لە ئاکامی ڕاوەستان دا .ئیستاش کاتی مابوو تاکوو موژدەی هاتنی بەهار بدات .ئیتر لە گەڵ چاوەڕوانی کردن ڕاهاتبوو .ئەگەر بە تەواوی وشک بایە ،ئەگەر تێکشکابا... دەیزانی ئەگەر ئەو خونچە بادامەی لە چاوەڕوانی دا بوو ،نەپشکوێ ،دوای ئەو ئیتر بەهار میوانی دەشت نەدەبوو .کەوابوو چاوەڕوانی دەکرد .بەفرەکان دەتوانەوە .خاک وەکوو هەموو...لێ بوردوو بوو .مانگ دەچووە دەبیر و خەیاڵیەوە .لە بیر و خەیاڵی دارێکی بە هەیبەت و شکۆ .ئاسمان بە بارانە هەرە خاوێن و پاکترینەکەی دەیشۆردەوە .هەتاو ڕێزی لێ دەنا .ئەویش سەیری دەکرد .هەر بەو سەرسوڕمان و دڵخۆشیەی کە ڕووان و سەر وەدەرنانی گەاڵ سەرەتاییەکانی سەیری کردبوو و هەموو سااڵنیش پشکوتنی خونچەکانی و بە کرانەوەی هەر یەک لەوان ،هیوای دەربڕیبوو کە ئەمە کۆتایی چاوەڕوانیەکەی بێت .بەاڵم ئیتر ئەو ئاواتەی بە هیوایەکی ناکام دەهاتە بەرچاو .لەمەودوا هیوا بە هیچ خونچەیەک نابەستێ .ئیتر چاوەڕوانی ناکێشێ. ئیتر چی دەدی .مانگ لە کوێ بوو تا شاهیدی ئەمە بێت.
خونچەیەک دەپشکووت .کونجیلەی دەکرد .کونجیلەی بادام .ئەو کونجیلەی کە بە سەرنجێک دڵی چۆ سەر ڕەنگی شین و ئاوی .ئەو کونجیلە خنجیالنە و 95
چووکەی کە سەیری دەوروبەری خۆی دەکرد .ئاسمانی دەدیت .دەشتی دەدیت کە دەنگی ئاوازی ڕووان وسەردەرهێنانی لێ دەهات.
ئەو شکۆفەی کە لە نێوان هاژەی دەریادا ،سەیری پەلکە گوڵەکانی دەکرد و دەیپرسی ' :من چیم؟' پیرە دارە بادامە گوێی دابوو بە دەنگی تازە پشکوتنی کە سەری سوڕمابوو لە سەیری سەمای باڵندەکان. بۆچی پشکوتووم؟ لەم جیهانە نامۆیەدا چی دەکەم؟ سەرخۆش و ئارام چۆ دەخەو .لە پشت پەردەیەکی هەزار ڕەنگ و نیگاری دا، ئاوا بوو .لە نێوان ئاوازی باڵندەکان ،گیانی بە وشک بوونی پەیتا پەیتای سپارد. کە ئەمە خۆی سەرەتایەکی بێ کۆتایی بوو.
96
دامەزرانم مسۆگەرە شاخەوان عەزیزی
ئەم دوانیوەڕۆیەش وەکوو ڕۆژانی تر ،پاش ئەوەی کە لە سەر خەو شکاندن هەستام ،کەڵکەڵەی پیاسە و قەدەم لێدان بە ناو شەقامەکانی شاردا کەوتە سەرمەوە .هەرچەند خۆم هێناو برد و جەریدە و ڕۆژنامەکانم ئە ودیو ئەو دیو کرد ،کە بەلکوو بیری چوونە دەر بەو هەوا گەرم و خۆلبارینە لە سەرم دەرباوێژم ،بەالم فایدەی نەبوو .ناچار بەرەو دیوی عەمامەکە چووم و ئاوێکم بە خۆم داکرد و پاشان دوای خۆ وشک کردنەوە کەمێک لە کرێمی قژم دا لە سەرم و خۆم گورج کرد و بەرەو سەر ڕێگای هات و چۆی پاسەکانی ناوشار وەدەر کەوتم .پاش کەمێک چاوەڕوانی کردن پاسەکە دەرکەوت و چڕە دوکەڵە ڕەشەکەی ئەو ناوەی بە تەواوی داگرت .دەستم بۆ بەرز کردەوە. چەند کەسێکی دیکە کە لە خوار منەوە چاوەڕوانی پاسەکەیان دەکرد ویستیتان بێن و لە الی منەوە سەرکەون .بەالم شۆفێرەکە بێ گوێدانە دەستە بەرز کراوەکەی من ،تێپەڕی و لە نێوانی هەردوو المان ڕایگرت .بۆیە من چەند هەنگاوێک چوومە خوار و چەند کەسەکەی تریش هاتنە سەر و وێکرا سواری پاسەکە بوویین .بۆ دانیشتن تەنیا جێگای چوار پێنج کەسێک بەتاڵ بوو .لە یەکێک لە کورسیە بەتاڵەکان دانیشتم و نەفەرێکیش دانیشت و شانی وەشانم دا .تا دەهات خەڵک زیاتر سەردەکەوت و کاکی شۆفیریش بێ گوێ دانە ناڕەعەتی نەفەرەکان لەو گەرما تاقەت پڕووکێنەی هاوین دا ،هەر خەڵکی تێ دەغزاند .تەنانەت لە بەر قەرەباڵغی ناو پاسەکە نەتدەزانی کە گەیشتوویتە چ مەسیرێک .ئایا لە شوێنی مەبەستت تێپەڕیوی یان هێشتا ماوتە.
97
چوونە بازار ئەگەر لە الیەکەوە خۆشی هەیە ،لە الیەکی دیکەوە ناخۆشی ئەوەیە کە لە ناو پاسەکان دا هیالک دەبی تادەگەیە شوێنی خۆت .خۆ ئەگەر بە تاکسی بچی دەبێ دە قاتی پاسەکە دەبێ پارە بدەی .جا بۆ کەسێک ئەگەر ڕۆژی
تەنیا
جارێک
ڕێگای
بکەوێتە
ناو
بازار،
زۆری
تێدەچێ.
دوای ئەوەی کە نزیک بە پەنجا دەقیقە لە ناو پاسەکە دابووم ،لە شوێنی مەبەستم دابەزیم .بەاڵم چ دابەزینێک.کراسەکەم شەاڵڵی ئارەقە ببوو .قژە کرێم لێ دراوەکەم ئاڵۆز ببوو و جوانی و سەرنجی پێشتری نەمابوو .دەستێکم پێدا هێنا و بەرە و قەرەباڵغیەکە شۆر بومەوە.
هێشتاش تینی هەتاو کە وردە وردە خۆی لە کەلی ئاوابوون نزیک دەکردەوە، چڕو چاوی ئینسانی دەسوتاند .بە دەم بیرکردنەوە لە وەی کە دەبێ ئەم ئێوارەیە توشی کام یەک لە دۆست و ئاشنایان بم و چەند ساتێک ئەم سەر و ئەو سەری شەقامی لە گەڵ بپێوم ،گەیشتمە چوار ڕێیانەی نیشتیمان و لە ژێر نسێی دوکانی ناسیارێک دا ،وەستام .بەم الو ئەو الدا دەستم کرد بە ڕوانین و چاوگێڕان .سەر شەقامەکان لە سەیارە و سەر ڕەسیفەکان لە نەفەر جمەیان دەهات .نە سەیارەکان مەجالی پەڕینەوەی نەفەریان لەم بەر جادە بۆ ئەو بەر دەدا و نە تەنانەت نەفەرەکانیش لە شوێنی دیاری کراوی خۆیان دەپەڕینەوە. بە تەواوی کەوتبوومە سەیر کردنی ئەو دیمەنە ناشارستانیانە و ناشیرینانە لە شارێک کە پایتەختی هەرێم بوو .بە جۆرێک چووبوومە ناو قواڵیی سەیر کردن و بیر کردنەوە لەوەی کە دەمدیت ،کە ئاگام لە دەوروو بەری خۆم نەمابوو .هەر ئەوەندەم زانی دو کەس هەر یەکە و لە الیەکڕا دەستیان 98
دەقۆڵم کرد و ڕایان تەکاندم .بە ڕادەیەک ترسام کە وەخت بوو هاوار بکەم و بڵێم :کوڕە ڕفاندیانم ،مەیەڵن بمبەن ،ئەوانە تیرۆریستن ،من پەنابەری سیاسیم .ئەوان کە هەستیان کرد بە تەواوی شڵەژاوم لە قاقای پێکەنینیان دا. لەو کاتە دا بوو کە ناسیمنەوە .شاکار و شاسوار ئەو دو هاوڕێیەم بوون کە ئەوانیش وەکوو من پەنابەری سیاسی سەر بە یوئێن بوون و هەمان ئەو هۆ و مەبەستەی کە منی هێنابۆوە ئەو شارە ئەوانیشی وادار بە گرتنە بەری ئەو ڕێگایە کردبوو. بە دەنگێکی ئاڵۆز و پچڕ پچڕ و تێکەڵ بە ترس و خۆفێک کە هێشتا بەری نەدا بووم و سەراپای لەشم دەلەرزی و نەمدەتوانی پەردەیەک بە سەر ترسەکەم دا بکێشم ،چاک و چۆنی و ئەعواڵ پرسیم لە گەڵ کردن .نزیک بە دە ڕۆژ بوو کە ئەوانم نەدیبوو .ئەوانیش هەر بە پێکەنین و گاڵتەوە ،قسەیان دەکرد. دەیانزانی کە توشی شۆک و ترسێکی زۆریان کردووم. وتم با لەوە بگەڕێین ،با جارێ خۆمان بە دوکانێک دابکەین و سەر و ساردیەک بخۆینەوە خۆ وشک بوومەوە لە توونیان .دوای ئەوە بە تێروتەسەلی قسەی خۆمان دەکەیین. بەرەو دوکانی ساردی فرۆشێک کە هەر لەو بەری خۆمانەوە بوو کەوتینە ڕێ .لەوێ هەر یەکە و ساردیەکمان خواردە وە هەر کەسەی لە بەرە خۆیەوە دەستی بۆ باخەڵی برد .منیش ئەوجار بە بزەیەکەوە کە دیسانیش ترسی هەر ڕەگەل دابوو ،وتم " :پیاوی دەترسێنن و دەمیشی شیرین دەکەن .بە خوا هەر نابێ و ئەوە با عایدی خۆم بێت "
99
پارەی ساردیەکانم دا و هاتینە دەر .چەند هەنگاوێک ئەوال تر ،عبدالال ی جگەرە فرۆشی پەنابەریش وەستا بوو .ئەو تەختە دارەی کە بۆ هەڵگرتنی پاکەتە جگەرەکان درووستی کردبوو ،لە بەر دەمی خۆی داینابوو و خۆیشی بە سەریەوە هەڵوەستابوو .بە مەبەستی کرینی پاکەتە جگەرەیەک بۆ شاسوار چوومە الی .ساڵوم لێ کرد و ڕۆزمەن ڕۆیاڵێکم لێ کرێ .پاشان لە هەواڵی تازەی پێوەندیدار بە پەنابەرانەوە لێم پرسی .دیارە ئەویش هەر ئەوەندەی من ئاگای لێ بوو و هیچی تازەی بە الوە نەبوو .بۆیە ماڵ ئاوایم لێ کرد و گەڕامەوە الی شاکار و شاسوار .پاکەتەکەم دایە دەست شاسوار .ئەو زۆری پێ سەیر بوو کە چۆنە بێ ئەوەی داوام لێ بکات جگەرەم بۆ هێناوە .بەاڵم لە الی من هیچ سەیر نەبوو .شاسوار کە زۆر جار جگەرەی بە جگەرە دادەگیرساند ،لەو ماوەیەدا کە پێکەوە بووین نەمدی جگەرەیەک هەڵبکات. ئەوە بوو کە هەستم کرد لێی بڕاوە و وەزعی گیرفانیشی ئەوەندە ناجوورە کە ناتوانێ لە خواردن بگێڕێتەوە بۆ پاکەتە جگەرەکانی. شاسوار کە پاکەتەکەی لێ وەرگرتم هەر گورج کردیەوە و جگەرەیەکی داگیرساند .هەوا هێدی هێدی بەرەو فێنکایی دەچوو و ئەو تین و تاوەی پێشتر نەمابوو .شاسوار بە دەم مژ لێدان و دوکەڵ دەرهاویشتن ،وتی با سەرێک لەم چاخانەی مام سەیدە بدەیین ،پیاوێکی باشە و چەند ڕۆژێکە بەڵێنی پێ داوم کە بە شاگردی خۆی دام بمەزرێنێ .منیش کە دەمێک بوو ئیشتیای چا خواردنەوەم هەستابوو و شاکاریش زۆر تامەزرۆی چا بوو، قەبوڵمان کرد و وێکڕا چووینە ژووری چا خانەکە .قەرەباڵغیەکی زۆر لە دەرو ژووری چاخانەکە بەدی دەکرا .لە الیەک قۆڵیک تاوڵەیان دەکرد و لە الیەکی دیکەش دۆمینە و ئەزنیف .تەلەفزیۆنە شاشە بیستەکەی چاخانە، فیلمێکی ئەجنەبی پێشان دەدا .بەشێک لە میوانەکان کە یاریان نەدەکرد ،بە 100
وردی لەو فیلمە ڕامابوون .شاگردەکە کە شاسواری ناسیەوە ،بە خێر هاتنی گەرمی کردین و هەر گورج و گۆڵ سێ چای هێنا و لە بەر دەممانی دانا .بە ناو چاخانە و خەڵکەکە دا چاوم گێڕا بۆ ئەوەی بزانم کامەیان مام سەیدە .چۆن شاسوار زۆر باسی بۆ کردبووم و بە کەسێکی مەشڕەف خۆشی پێ ناساندبووم .هەر بۆیە عەقلم بڕی نەدەکرد کە هیچ کام لەو کەسانە بێت کە لە چاخانەکە دابوو .شاسوار کە لە سەر و سیمام ڕا دەیزانی چاوەکانم بە دوای کەسێک دا وێڵن و نایبینێتەوە ،لێی پرسیم سەیری کێ دەکەی و لە کێ دەگەڕێی .منیش بە دەم چاوگێڕانەوە وتم مام سەیدی چاخانە ،ئەوەی قەولی دامەزرانی پێ داوی ،کوا بۆ نایبینم .ئەو کە دەیزانی بە دامەزرانی لە سەر ئیشێک ،منیش لە ڕادەبەدەر خۆشحاڵ و دڵخۆش دەبم ،وتی :بەر لەوەی تووشی تۆ ببین ،چاوم پێی کەوت کە بە ناو قەرەباڵغیەکەی سەرشەقامەکە دا تێپەڕی .وا دیارە هێشتا نەگەڕاوەتەوە .بەاڵم خەمت نەبێ دامەزرانم مسۆگەرە.
101
شاسوار و چاخانەکەی مام جەبار شاخەوان عەزیزی
چوار ڕێیانەی نیشتیمان لە ناوەندی شار و لە نزیک قەالی دێرین هەڵکەوتووە .باغی شار ،گەراجی نیشتیمان ،بانکی ڕەشید ،هوتێل دونیا ،دەوران دەوری چوارڕێیانەکەیان داوە .لە مابەینی بانک و هوتێلەکەدا چەند چاخانەیەکی قەرەبالغ دەبیندرێ .چاخانەی مام سەید و مام جەبار لە وانی دیکە زۆر بەرچاوترن .مشتەری چاخانەکان یان چاخۆرەوەکان بە زۆری ئەو کەسانەن کە پێیان دەگوترێ جەڵەب کڕ .ئەو جەڵەب کڕانە هەر لە نێو چاخانەکان دا بە دەم خواردنەوەی چای و یاری تاوڵە و دۆمینە ،مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی جەلەبیشیان دەبرنەوە .لە ڕاستیدا ئەوێ وەک ناوەندێکی لێ هاتووە بۆ کار و باری بازرگانی جەڵەب .ئەو کەسانەی کە لە و مەحامەلەدا سودێکیان پێ دەبڕێ ،پارەی چای ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی دەوروبەری خۆی وە ئەستۆ دەگرێ ،یان هەر وەکوو بۆ خۆیان دەڵین لە سەر حیسابی خۆیان گازی ساردی و شەربەتی ئەو نزیکانە دەکەن بۆ خەڵکەکە .مندااڵنی وردە فرۆش ئەشیاکانیان لە پەنا و پەسیوان داناوە و لێکدا ،لێکدا و بێ پسانەوە هاوار دەکەن و مشتەری بۆ الی خۆیان ڕادەکێشن .ئەو مندااڵنەی تەختە داری جگەرە هەڵگرتنیان لە مل کردووە بەردەوام بە ناو جەڵەب کڕەکان دا لەحاڵی هات و چۆ دان و ئەوانیش دەزانن نانیان لە کوێ دایە .ئەوان بێ ئەوەی هەست بە ماندوو بوون بکەن بە بەردەوامی بۆ فرۆشتنی جگەرەکانیان هاوار دەکەن .دیارە ئەم کارەی ئەوان بێ ترس و موشکیلە نی یە و بە بەردەوامی چاویان لە دەوروبەری خۆیانە لە ترسی هاتنی تیمی پۆلیسی شارەوانی کە ڕێگرە لە فرۆشتنی وردەواڵە لە سەر ڕەسیفەکان و شوێنی هات و چۆی
102
خەڵک .بۆ ئەو مەبەستە منداڵەکان بە گرووپ و دەستە ی جۆراوجۆر دابەش بوون و هەر کەسەی ئاگاداری شوێنێکە کە پۆلیسەکانی لێوە دێن .کاتێک کە بینیان پۆلیسی داربە دەستە وەی شارەوانی بەرەو الیان دێت ،گورج تێی دەتەقێنن و هەر یەکەی لە قوژبنێک دا خۆی حەشار دەدا تاکوو پۆلیسەکان دوور دەکەونەوە و دیسان هەمان بەرنامەی پێشوویان دووبارە دەکەنەوە و بە ئەشیا و پاکەت و جگەرەکانیان هەڵدەڵێن . مام جەبار لە ناو چاخانەکەی دا ئەوە بۆ چەند مانگ دەچێ کە شاگردێکی تازەی دامەزراندووە .شاگردە تازەکەی ناوی (شاسوار)ە کە لە هوتێلەکەدا لە گەڵ هاورێیەکی دیکەی بە ناوی شاکار لە یەکێک لە هۆدەکان دا دەژیت. ئەوان ئەو هۆدەیان بە نرخی سێسەد دینار بە کرێ گرتووە .ئەوان خەلکی ئەوێ نین و لەو شارەدا غەریبەن .ئەوان خەلکی پارچەیەکی دیکە لە نیشتیمانی دابەش کراون .ئەوان بەشێکی زۆر لە تەمەنی الوێتیان لە ناو شۆڕش و بە خەبات کردن بە سەر بردووە .لە گەل تاڵی و سوێری زۆر و سەختی و دژواری ڕۆژگار دەست و پەنجەیان نەرم کردووە .لەو تەمەنەدا زۆر نەهامەتیان توش بووە و تامی تاڵی ژیانیان چێشتووە .هەر دەم و ساتێک لە ژیانیان پڕە لە ڕووداوی گرینگ و سەرنج ڕاکێش .لە دەورانی سەرەتای ژیانیانەوە بگرە تا دەگاتە دەورانی خەبات و تێکۆشان لە پێناو ئامانج و ڕزگاری گەلێک دا .لەوێشڕا بۆ ئەو دەورانەی کە وا بۆ چەند ساڵێک دەچێ بە ئاواتی چوونە هەندەران و حەسانەوە لە دوای ئەم هەموو سەختی و دژواریانە کە تووشیان هاتووە. لەو بەشەدا ملیان داوەتە ژێر باری سەختی ژیان لەو شارەدا .لە شارێک دا کە بە پڕ حەشیمەت ترین شاری کوردستان دەژمێردرێ و بێ کاری و 103
نەداری و گرانی وەک دێوەزمەیەکی لە شەڕ ،بەربینگی بە خەڵک گرتووە .لە شارێک دا کە دەیان هەزار کەسی ئاوارەی شەڕە ناوخۆییە خۆکوژیەکانی بە خۆوە گرتووە .لە گەڵ ئەوەشدا سەدان بنەماڵەی هاوبیر و هاوڕیی شاسوار و شاکار ،کە هەر وەکوو ئەوان ئاواتی چوونە هەندەران و ماندوو بوون لە خەبات هەڵی گرتوون و بەشێکیان لە ئەسەری زوڵم و زۆری ڕژیمەکەیان ئاوارە بوون ،لەو شارەدا گیرساونەوە .جا لە شارێکی ئاوادا دەبێ ژیان چەندە سەخت و پەیدا کردنی شوێنی حەوانەوە چەندە دژوار بێت.
شاسوار هەموو ڕٶژێ بەر لە تاوهەاڵت بە هۆی زەنگی کاتژمێری سەر تاقەکە لە خەو هەڵدەستێ .هاوکاتیش شاکاری هاورێی لە خەوی شیرین ڕادەپەڕینێ .لەو کاتەدا دەچێتە سەر کار و تا هەتاو بۆ خۆ حەشار دان دەچێتە ئەودیو کەل و تارمایی شەو باڵی بە سەر ناوچەکە دا دەکێشێ ،هەروا بەردەوام و لە سەر پێیان خەریکی چای تێ کردن و بەخێر هێنانی میوانەکانە. ماوەی چەند مانگێکە بێ پسانەوە ئەو ڕۆژانە دووبارە دەبنەوە .ماندوێتی و وەڕەز بوون وردە وردە لە ڕووخساری شاسوار بەدی دەکرێن .ناحەقی نی یە .چۆنکوو بە ڕاستی ملی داوەتە ژێر باری پیشەیەکی تاقەت پڕووکێنە وە . چار نی یە و هەر دەبێ بیکات .چۆنکوو لە پێناو ئامانجێک دایە .تا ئەوکاتەش بۆ مەبەستێک تووشی ناڕەحەتی و ئازار نەبی و لە خۆبردووانە هەنگاو هەلنەگری ،قەت کۆرپەی شادی و ئاوات لە ئامێز ناگری .ئەوەی شاسوار دەیکات لە پێناو مانەوە و ئەو ژیانە دایە کە دەستەبەرێکە لە پێناو سەفەری هەندەرانی دا.
104
دەیانی وەک شاسوار سەرەڕای بوونی ڕابردوویەکی زۆری خەبات و بەرخۆدان و شانازی ،کەچی بە ناچاری ملیان داوەتە ژێر باری کاری تاقەت پڕووکێنەوە .ئەمە جێی شانازی یە و هیچ شەرم هەڵناگرێ .شاسوار نموونەیەکە لەو مرۆڤانەی کە ئامادەیە ژیانێکی سەخت و بە کولەمەرگی بباتە سەر ،بەاڵم قەت سەر بۆ دوژمنەکەی نەوی نەکات .ئامادەیە ڕۆژی زیاتر لە دە سەعات لە سەر پێ بوەستێ و ڕەنجی زەحمەت و ماندوو بوونی خۆی بخوات .بەاڵم ئامادە نیە ژیانێکی سەرشۆری هەڵبژێری کە بێ ماندوو بوون ئیمکاناتی ژیانی بۆ فەراهەم دەکرێ .سەرەنجام ڕۆژێک شاسوار و شاسوارەکان کە بەردەوام لە حاڵی بەربەرەکانی لە گەڵ سەختیەکانی ژیان دابوون ،ئاکام و بەرهەمی ئەم ڕۆژە سەختانەیان دێتە دی و بە چاوی خۆیان دەیبینن ،ئەوکات قەدری خۆشیەکانیان دەزانن .
--------------------------------------
105
'پیرە پیاوێکی نابینا' لە تەمەنی سێزدە ساڵی دا زانیم و تێگەیشتم بۆ ئەوەی بژیم و بەردەوام بم لە ژیان ،دەبێ لە سەر پێی خۆم بوەستم .دو ساڵ لەمەوبەر کاتێک کە دایک و باوکم لە یەک جیا بوونەوە ،لە بەر ئەوەی کە باوکم موعتاد بوو و توانای پەیدا کردنی بژێوی ژیانی خۆیشی نەبوو ،بە ناچار کەوتمە گەڵ دایکم و درێژەم بە ژیان دا .ساڵی یەکەم ژیانم زۆر بە باشی تێپەڕی .بەاڵم لەوکاتەوە کە دایکم لە گەڵ خاوەن کارەکەی کە لە شیرکەتێک دا کاری دەکرد ،ژیانی هاوسەرێتی دامەزراندەوە ،بەم هۆیەوە بوو کە ژیانی منیش ئال وگۆڕی بە سەر دا هات و بەرەو ناخۆشی چوو .زرباوکم تەنیا چەند مانگی سەرەتا لە گەڵم باش بوو .لە دوای چەند ماوەیەک من لە بەر چاوی کەوتم و بووم بە دێوەزمە .ئیتر ژیانی من هەر شەق و تێهەڵدان بوو .زۆر جار هەستم دەکرد کە ئیتر ناتوانم ئەو هەموو ئازار و ئەشکەنجە قبول بکەم ،بەاڵم کاتێک بیرم لێ دەکردەوە کە هیچ جێگایەکی دیکە شک نابەم و جیا لە ماڵی دایکم شوێنێکم بۆ ژیان نی یە ،ناچار دەبووم بێ دەنگ بم و بیری لێ نەکەمەوە. کاتێک زرباوکم هەستی کرد کە من بەرگەی شەق و لێدانەکانی دەگرم و بە المەوە زۆر گرینگ نیە ،ڕووی لە دایکم کرد و قسەی دوایی خۆی کرد .بە دایکمی وت یان ژیان لە گەڵ کوڕەکەت هەلبژێرە یان لە گەڵ من .دایکیشم کە من پێم وابوو و دەبوو هەر وابێ ،ڕێگایەکی تری نەبوو جیا لە ژیان لە گەڵ هاوسەرەکەی .هەر بۆیە ژیان لە گەل مێردەکەی هەڵبژارد و بەم جۆرە من دەربەدەری شەقامەکان بووم.
106
چەند ڕۆژی سەرەتایی خەریکی دەرۆزە کردن بووم و شەوانیش لە ناو باخەکانی شاردا دەخەوتم .ڕۆژێک لە گەڵ پیرە پیاوێکی نابینا دا ئاشنا بووم کە جگەرەی دەفرۆشت .پیاوێکی زۆر دڵ فراوان بوو .کاتێک کە من بە سەرهاتی ژیانی خۆم بۆ گێڕایەوە ،دەستی کرد بە گریان .زۆر گریا و بەزەیی پێم دا هاتەوە .لە دوایی دا ڕووی تێ کردم و وتی " :من کەسێکی تەنیام .شوێنی ژیانی من ،دوکانەکەی جگەرە فرۆشیمە و جێگای کەسێکی دیکەشی تێدا دەبێتەوە .ئەگەر پێت خۆش بێت دەتوانی لەوێدا لە گەل من بژی .من شتێکی ئەوتۆم لە تۆ ناوێ .نامەوێ هیچ یارمەتیەکی منیش بدەی .ئەوەی لە تۆم دەوێ ئەوەیە دەبێ درێژە بە خوێندن بدەی .من تا دوایین قۆناغ خەرجی خوێندنەکەت دەدەم .بەاڵم ئەگەر ڕۆژێک بۆم دەربکەوێت کە کەسێکی دەرس نەخوێنی ،ئیتر یارمەتی من کۆتایی پێ دێت .بەم شەرتە ڕازیت؟"
من پێم وابوو ئەمە باشترین و گونجاوترین شەرت بوو .لەبەر ئەوەی من ئاواتم ئەوە بوو کە بتوانم درێژە بە خوێندن بدەم .بەم جۆرە لە بەیانی ڕۆژی دواترەوە هۆدە شەش مەتریەکەی پیاوە پیرەکە ،کە بوو بە دایک و باوک و هەموو کەسی من ،بوو بە مزڵ و ماڵی من.
چەند ڕۆژ دواتر لە قوتابخانەیەک ناونووسیم کرد و دەستم کرد بە دەرس خوێندن .بە هۆی ئەوەی کە ڕادەی خەرجی پیاوە پیرەکە لە جاران زیاتر بوو، بە ناچار لە کاتژمێر شەشی بەیانیوە تاکوو دوازدەی شەو کاری دەکرد. هەمووی لە بەر ئەوە بوو کە من هەست بە خۆشی بکەم و ژیانم خۆش بێت. 107
جارجاریش کە دەمویست لە کارەکانی دا یارمەتی بدەم ،لێم توورە دەبوو و دەیگوت وا دیارە بڕیارەکانت لە بیر چۆتەوە؟ تۆ ئەگەر دەتەوێ یارمەتیم بدەی وا باشە دەرسەکانت بخوێنی .سەرکەوتنی تۆ لە خوێندن دا گەورەترین یارمەتیە بۆ من.
بەم جۆرە من لە خوێندن بەردەوام بووم و زۆر باش دەمخوێند .ڕەنجێکی زۆرم کێشا .زۆر شەوان کە نانێکی کەممان هەبوو بۆ خواردن ،پیرە پیاوە کوێرەکە دەیوت من تێرم و نان ناخۆم .تەنیا لەبەر ئەوە بوو کە نانەکە بۆ من بێت .منیش دەمگوت نانم خواردووە ،بۆ ئەوەی ئەو برسی نەبێت .هەر بۆیە هیچمان نانە کەمەکەمان نەدەخوارد و ئاخرەکەی بە نسیبی پشیلەکانی دەرو جیرانان دەبوو.
ساڵە سەختەکانی ژیانم بەم جۆرە تێپەڕی و توانیم لە یەک ساڵ دا دو پۆل بخوێنم .لە تەمەنی شازدە ساڵیدا توانیم شەهادەکەم وەربگرم و ساڵی دواییش چوومە زانستگا .حەوت سال دواتر توانیم لە بواری دوکتۆریدا زانستگا بە کۆتایی بگەیەنم.
ئێست ا کە ئەم نامەتان بۆ دەنووسم ،ماڵێکی گەورەم کڕیوە .پیرە پیاوە کوێرەکەش کە ئێستا بە ڕیش سپی گەڕەکی تازە دادەندرێ ،لە گەل من دەژی .ئێستا من خاوەن پارە و سەروەت و بەختەوەریم .ماڵە شەش مەتریەکەمان پاراستووە و زۆرجار بە تەنیایی دەچمەوە ئەو ماڵە بچکۆاڵنەیە و
108
شوکر ی خوای گەورە دەکەم و ئەوەم لە بیر نەچۆتەوە کە من لە کوێوە گەیشتوومە کوێ.
تێبینی :ئەم نامە لە یەکێک لە گۆڤارە کۆمەاڵیەتیەکانی ئێران باڵو کرابۆوە و بە داخەوە ناوی نووسەرەکەی یان سەرچاوەکەی بۆ من مەعلووم نەبوو.
وەرگێڕانی :شاخەوان عەزیزی
109
بەشی دوهەم کۆمەڵە شێعری وەرگێڕدراو
قه سیده ی شین ،خۆڵه مێشی ،ڕه ش
له شه وانی غه می ته نیایی خۆما بۆ چاوی پر له سه رنجی تۆ ده بمه (دەروێش) من له م تاریکی یه دا له م ڕه شه شه وه تاقه ت پڕووکێنه دا ده بمه زیاره تکه ری بسکی ڕه شت بسکی تۆ ئاڵۆز تر له ئه ندێشه م بسکــی تۆ شه وی بێ کۆتایی ،دارستانی بــۆن خـــۆش بسکی تۆ شه پۆلی ده ریای خه یاڵ تێک ده شکێنێ خۆزگه شه وێک له ده ریای بسکی شه پۆالویتا به به له می ئه ندێشه و خه یاڵ به ده م ماچه وه به سه ر شه پۆله کانا تێ ده په ڕیم 110
خۆزگه به درێژایی ته مه ن به سه ر ده ریای ئه م شه پۆله ڕه شانه دا، سه فه رم ئه کرد. من ئێستاش لێواو لێوم له شادی به بۆنی هه ناسه کانت له ئه ندێشه ی منا بســــکی تۆ خه ریکی سه مای خۆیه تی خۆزگه په نجه کانم دەچۆ نێو شەوی بسکی ئاڵۆزکاوی تۆوە چاوه کانم ،سه رچاوه ی تێزانـــــی فرمێـــسک گۆناکانم ڕووبـــه ری ڕووبـــــــار خۆ زگه له سه رنــجی تــۆ دا به بوون و نه بوون وه کوو بڵقی سه ر ئـــــاو ده خووالمه وه شه وی بێ مانگه شـــــــه و شه وی بێ ئه ستـــێره هه ورێکی خۆڵه مێشی نـــه زۆک ته واوی ئاسمانـــی داپۆشیوه دڵگره هه وری خۆڵه مێشی نـــه زۆک دڵگرتـــره بێ ده نگــی تــۆ له پشت په رده ی خۆڵه مێشی ساردی ئه فسووســـــــــــــی بێ بروایــی دا ئه وینی گه رانه وه به ره و الی تــۆم ،له سه ر دایـــه به اڵم تاڵی ساردی بـــێ برواییت به ستوویه ئه و پێــــــــــیه ی ڕێگامی گــرتۆته بـــه ر،
111
هه وری خۆڵه مێشــــی نه زۆک گرتوویه ڕێ له باڵنده ی سه رنـــــجم وای له بــاران ،وای له بــاران بارانه شووشـــــــه ی په نجه ره ی شووشته وه به اڵم ئه دی کێ وێنه ی تۆ له سه ر دڵی من ده شواتــــــــه وه؟ ئاسمان ڕه نگ خۆ ڵه مـــێش منیش دڵ ته نــــــگ له ناو قه فه سی ساردی هۆده که مــــدا باڵنده ی سه رنجم تا ئه و په ر ،ده فرێ وای له بــاران ،وای له بــاران شووشتــیه وه باڵی باڵنده کانی سه رنجم خه و خه ونـــی له بیر چووه کانه له خــه و تێ بگــــه م که بێ ده نگی یه کــــــــان تێــــیدا ده ســـه اڵت داره من له ناو خه ونه کانما گه شانه وه ی گووڵه کانی هیوام ده بینم هه روه ها ئه و ده نگه ی که پێم ده ڵێ ئه گه ر چی شه و تاریـــکه دان به خــۆ دا بــگره ،بـه یـانـی نزیـــکه له ناو دڵی شه وا خه ونی بوون به په پووله ،ئه بـــینێ ده مه و به یانان خۆشه ویســــتی داس به ده ست خه رمانی خه ونه کانـــم ئه دوورێ ئاسمانه کان شین ،باڵی باڵـــنده ی ڕاستگۆیــــی شـــینه چاوم له ئاوێنه ی به یانـــی یا 112
تۆ ده بیـــنـــــــــێ به یانی ڕاستگۆ ،په ر و باڵی له په نا تۆ ئه کاتـــه وه تۆ گووڵـــی سووری منـــــی تۆ گووڵـــی یاسه مه نـــی تۆ وێنه ی ئاونگی پاکی به ر به یانی نا ،له و پاکـــتری تۆ بــه هــاری؟ نا به هار له تۆیـــه هه ر به هارێک ئه م هه موو جوانــی یه به ئیلهام له تۆ وه رده گـــرێ دڵم ناچێته باغ و به هار تۆم باشتر له باغ و به هارانــی سه وزی چاوه کانت ،ده ریای خه یاڵه پێڵووی چاوت هه ڵبره ،تا له چاوی تۆوه گووڵزاری سه وزی تکــام بناســــم ئه ی ئه و که ســــه ی ،که چاوه کانت ســـه وزه سه وزایی وڕێنه ی من له تۆ وه یــه سه وزایی چاوت (تخدیری) کردم به رهه می کێڵگه ی گه اڵ سووتـــاوم له تۆوه یه ژیانم به تۆوه یه و مه رگیشم هه ر به تۆ ته وژمی سێاڵو ئاســــــای سه رنجی سه وزت ته واوی بناغه ی بوونم ئه پشکنێ و تێک ئه رمێنێ من موحتادی چاوی خووماراویتم
113
بۆیه ش له م ڕێگا هه ڵه دا هه موو بوونی خۆم له پێناوی دا ئاخ ،بۆ ده بێ له پێناو گه وهه ری ئامانجا سه رگه شته و حه یران بم؟ به دوا لێ ون بووه که ی خۆمـــا ڕوو له کوێ بکــه م؟ باڵنده ی ئاوی لێره یــــه ئه بێ له خۆمدا ،لێ ون بووه که م بدۆزمه وه له ده مه و به یانا سه ر به رز که وه له سه ر سه رینی خــــه وت له شکری داماوی خه و ،له چاوت بتۆرێــــنه په نجه ره که بـــکه وه ئه گه ر په نجه ره که بکه یتــــه وه من جوانی پێشانی تۆ ئـــه ده م خۆت دوور خه وه له خۆ رازاندنه وه تا ماڵی خۆم له گه ڵ خۆما ئه تبه م که گه وره یی رازاندنه وه ،له وێ چه نده جوانه له به ر ساکاری یه که ی وه کوو چۆن مانگه شــــــــه و ،به سه ر شه وا ده بــــــارێ خۆشه ویستی لێ ده بـــــــــارێ په نجه ره که بکــــــه وه من ئه تـــبه م به ره و زه ماوه ندی بووکه ڵه کانی خوارزای مـنــــاڵم که له م جه ژن و شادی یه دا، باسێک ناکرێ له سه روه ت و دارایــی بـــووک و زاوا باس له بێ غه وشـــی و منـــاڵی یـــه 114
ڕووخسارێکی تووڕه و تۆسن نابینــــی خوارزای مناڵم له شه وی جه ژنـــی زه ماوه ندی بووکه ڵه کانـــــی ،سه ما ده کا خوارزای مناڵـــم، هه موو رؤژێ ،گه وره ییه ک ده به خشــــێ به ده سه اڵتــــی به رینــی خـــــۆی خوارزای مناڵــــم نـــاوی تـــۆ ئه زانــێ ناوت دێنـــــێ ئایا گووڵی په یام ،ئه م چیرۆکه خۆشه بۆ تۆ ئه گێرێتــــــه وه؟ په نجه ره که بکه وه من ئه تبه م بۆ سه ر ڕووباری له جۆش و خرۆشی ژیان جارێکی تر ئاوی ئه م ڕووبــــاره ناگه رێته وه سه رچاوه کـــه ی وا چاکتره هه ر له بنه ڕه تا وریـا بین په نجه ره که بکه وه به یانی هات چ شه وێ بوو ،چ شه وێکی پیرۆز له و شه وه درێژانه که له چاو زڕا خه وی خۆش بێچووی دڵم ئه م چیرۆکه شاده ی له لێوی تۆ بیست ژیان خه ون و خه یاڵ نــی یه ژیان جوانــی یه ده کرێ دره ختی بێ به ر په یوه ند بکرێ ده کرێ له ناو جه رگــــــه ی ئه م کێڵگه ویشکاروه دا ده غڵ و دان بچێـــــــــندرێ 115
ده کرێ مه وداکان نه هێڵدرێن هه م دڵــــی من ،هه م دڵی تۆ بێزارن له م مه ودایه چ شیرین چیرۆکێکــــــــه به چیرۆکی تۆ کۆرپه ی چاوم ئه چێته خه و چیرۆکی تۆ به دوور له خه مه دیسان چیرۆک بگێره وه تا کوو سه ر بخه مه سه ر کۆشت و ئارام ئارام بچمه خه وه وه هه ر گووڵ و هه ر تاشه به ردێکی ئه م ده شته یادگارێکی تۆی پێوه یــــــــه دوای ڕۆییشتنت هه ر بنج و گیا و تاشه به ردێـــک له پانتایی ئه م ده شته دا ،بۆ تۆ ماته م بــــارن هیوای گه رانه وه ت ،له دڵما ئه مــرێ دیاره ئێستا تۆ رۆییشتووی به اڵم، ئایا ئه گه رێیته وه؟ پێکه نینم دێ به م هیوا مه حاڵه م چ شه و و رۆژێکی به داخ و که سه ر بوو شه و ئاوێته ی نهێنی بوون رۆژیش ئه وین ئێمه به هات و هۆ ،په ره سێلکه کانمان له سه ر لقه داره کان ئه فڕاند به ره و ئامێزی هه وا 116
ئێمه قه ناریه کانمان له ناو قه فه سی ســــار د و ســـــــــڕ ئازاد ئه کــرد ده شتی رازاوه به شیناوه رد و سه وزایی خه یــــااڵتـــــــــم به ئاوات ده خـــواست پێم وابوو چوار وه رزی ســـاڵ خۆشه ویستی وه کوو چناری سه ر سه وز رازاوه یه من که ی ئه مزانی هه یبه تی بای زستانی هه یه من که ی ئه مزانی سه وزایی له بێ ئاوی ئه ژاکێ و له ساردی به فرانبار ئه یبه ســـــــــتێ من که ی ئه مزانــــی دڵی هه موو که سێ ،دڵ نی یه دڵه کان له ئاســــن و بـــــــــه ردن دڵه کان به دوور له ئه وینن له ناو دڵما ڕوا گیایه کی سه وز سه ری هه ڵدا ،بـــوو بــه دره خـــت به هێز بوو گه اڵکانی سه ریان له گــه ردوون دا ئه م گیا سه وزه که بوو به دره خـــتــــــی خــــــــه م به رهه می ئه وینی تــــۆ بــوو چ خه یاڵ گه لێ که تێپه ری و له ناو چوو 117
چ ئاوێزان بوونه کانی خۆشه ویستی که به سانایی هه ودایه ک لێک ئه پچران چ هیوایه ک ،چ هیوا؟ چ نه مامێک که ناشتم و بێ به ر ده رچــــــوو دڵم ئه سووتێ بۆ ئه و قه ناریانه ی که باڵیان به ســـتن بۆ ئه و په ره سێلکانه ی که باڵی بــــێ غه وشــــیان تێک شکاندن کۆتره کانیشیان ،ئاخ چ هیوایه کی گه وره ،بوو به مه راق مه ودایه کی زۆر له نێوان من و تۆ دایه جار جار بیر ئه که مه وه که تۆ ئه توانی به بزه یه ک ئه م مه ودایه بشکێنی توانای به خشین له تۆ دایه ده سته کانت ئه و توانایه یان هه یه که ژیان به من ببه خشێ چاوه کانت شادی ئه وین و مه ستیم پێ ده به خشێ تۆ ش وه ک نیو به یتی شێعرێکی جــــــوان دێڕێکی دیار له ژیانی منی ده فته ری ژیانـــم ،بـــه تـــــۆوه گه شه و گه وره ییه کی تری پێوه یه تۆ ده توانی ژیانم پێ ببه خـشی یان لێم وه ستێنی ئه وه ی پێم ده به خشی
118
من له بێ سه ره و به ره یی له با ئه چـــــــم له سه ر گه ردانی یا ،له هه ور من پێ که نیم به ڕێک و پێــــــــکی منی ئاڵۆز و تێک چرژاو به رێک و پێکی پێ که نیم به ردی مناڵێک ،له ناو النه یا خه وی شیرینی کۆتره کانی تێک ئه دا با چیرۆکی بێ سه ره و به ره یی منی بۆ گه اڵ داره کان ئه گێراوه من له ئاوێنه یا ڕووخساری خۆم به دی کرد تۆ ڕاست ئه که ی ئاخ که ده بینم ،ده بینم که تۆ به خته وه ری به ڕاده ی ته نیایی من من غه مبارم هێنده ی جوانی تۆ چ هیوایه کی پووچه من چیم هه یه شایانی تۆ؟ هیچ من چیم هه یه الیقی تۆ؟ هیچ تۆ گشت وجوودی منی ،وجوودی من تۆ هه موو ژیانی منی تۆ خاوه نی چی ؟ هه موو شتێ تۆ له چیت که مه؟ له هیچ وه کوو پیره دار چنار بێ تۆ 119
هه ست به تاڵی ده روونم ده که م ئه م شێعره ی من که م بوونه وه ی ڕووحی منه هیوام وابوو که تۆ ببی به خوێنه ره وه ی شێعره که م ئایا شێعری من ئه خوێنــــیته وه؟ نا ،مخابن ،قه ت پێم وانـــــــــی یـــــه که تۆ خوێنه ری شێعرم بی خۆزگه شێعری منت ئه خوێنده وه من بێ تۆ چیم؟ هه وری ماته م من بێ تۆ سه رگه ردانترم له پژواکی ده نگ له که ژ و کۆ له ده شتا گێژه ڵووکه م له چنگی بادا گه اڵی پاییزم بێ تۆ سه رگه ردانترم له نه ســـــــیمی به یـانــــــی له و نه سیمه سه رگه ردانه ی به یانی ئاڵۆز و بێ سه ره و به ره بێ تۆ من فرمێسکم ،ئــازارم ئاخ و ئۆفم هێالنه م لێ ون بووه باڵنده ی داماوی شه وی گوومڕاهم بێ تۆ خۆڵه مێشی خامــۆش و ســاردم ئیتر له ناو سینه ما دڵم به عیشقه وه لێ نادا له سه ر لێوه کانما
120
ئاهه نگی شادی و له جۆش نابیندرێ بێ تۆ دێوی ترس و خۆف هه موو ده مێ ئازارم ئـــــه دا بێ تۆ هه ستم بۆ ژیان بێ بناغه یه هه موو ده مێ له م سه رده مه ی بێ دادی یه دا ڕووحم له که می و داکــــــشان ئه دا هێدی هێدی که م ئه کا کێ ،بێ تۆ مه رگم ئه بینێ؟ بێ تۆ مردم ،مردم جار جار ئه که ومه بیری ئه وه ی که کێ هه واڵی مه رگی منت بۆ دێنێ؟ خۆزگه ئه و ده مه ی هه واڵی مه رگم له یه کی تر ئه بیسی ڕووخـــــسارتم بدیـبایه خۆزگه بمدیبا که شانت هه ڵئه ته کێنی ده ستت دێنی و ده به ی و ده ڵێی گرینگ نـــــی یه زۆر سه رت ئه له قێنــــــی و ئه ڵێـــی سه یره ،سه ره نجام مرد؟ مــخابــن خۆزگه بمدیبایه به خۆم ئه ڵێم کێ بروا ئه کا که دارستانی ڕووحی من به ئاگری ئه وینی تۆ بوو به خۆڵه مـــــــــــێش؟ ئه ی ڕه شه با ،به چ بێ ڕه حمی یه ک لقی پر گه اڵی دره ختانت وه راند 121
دونیات به ژه هری هه ناسه ت تیک ڕماند ئه ی ره شه با بۆ چی به گرفه ت وه کوو ئه سپی سه رشێت به سم کۆاڵن ،هه موو شوێنت گرته وه؟ ئه و ته پ و تۆزه ی هه ڵتساند تارمایی زیاتری ده دا به ده شــــت ڕووناکیش ،ئه و ڕووناکی یه به دیمه نه بۆ نی خوێنی ئه دا ئاسۆ خوێنـــــاوی بـــوو ئه ی بای سه ر شێتی سه ر لێ شێواو کاتی رۆژ ئاوا بوون ،به دره قه ت ئه کـــــردم تۆ پێت ئه وتم به یانی پاییزی تۆ ناپیرۆز بوو من سه فه رم ئه کرد و له و ده مه و ئێواره یـــــه دا بیرم له تاڵی وته کانی ڕاست گۆیی به یانا ده کرده وه دڵم پر له خوێن بوو ئێستا ئیمانم هێنده ی کێویک به رزه که کاتی پشکووتنی گووڵـــــــــی ده شتا ئه گه رێمه وه و بانگ ئه کـــه م ئای! په نجه ره بکه وه ،په نجه ره بکه وه ده رگـــــــا بکـــــه وه وا به هاره گووڵی سوور پشکووتوه له گوڵستان په نجه ره که بکه وه 122
په ره سێلکه باڵی له ئاوی نوورا ئه شوا قه نـــاری ئــه خــوێنــــــێ ئه خوێنێ ئاهه نگی شــــــــاد ئه ڵین وا به هاره پشکووتوه گووڵی سوور له گووڵستان هێشتا گه اڵی سه وزی دره ختی هه موو دنیامان نه بژاردوه من بانگ ئه که م ئای! په نجه ره که بکه نـــــــه وه گه راومه وه دوای رۆییشتنی چه ند جاره بـــه چ عیـــــشق و ئه وینـــــێک ئه وینی تۆ له دڵما بۆ تکا هاتوومه وه ئێستا زۆر چیرۆکم پێیه ئی ئه و شوێنانه ی که بۆی چووم بێ تۆ ئی ئه و شوێنانه ی که پێیدا تێپه ریم بێ تۆ بێ تۆ ڕێم ئه کرد ،ئه چووم ته نیا ،ته نیا سه بر و دان به خۆ داگرتنم کێو په سنی ئه کرد ئه گه ر به ره و الت دێمه وه به ده ستی به تاڵه وه نیم دنیایه ک خۆشه ویستیم له گه ڵ خۆما به دیاری هێناوه کاتی پشکووتنی گوڵی ناو ده شته کان ئه گه رێمه وه
123
تۆ پێم پێ ئه که نی من بانگ ئه که م ئای! په نجه ره که بکه وه
124
'ئەی بێ وەفای بێ بەڵێن'
ئەی بێ وەفای بێ بەڵێن ،گوێ بگرە لێم با چەند ساتێ لە یادگاریەکانی ڕابردوومان لە بەڵێنیە بە درۆکانی ئەمڕۆت لە بێ وەفاییت لە ئاکامی کۆچی ناوەختت بۆ بدوێم تۆ سەردەمێ گەشاوەترین ئەستێرەی ئاسمانی دڵداریم بووی ئەی بۆوا لە پڕ لە بینایی دیدەم ون بووی؟ ڕۆژگارێ تۆ مەلە دڵدارەکەی ئاسمانی خۆشەویستیم بووی ئەی بەرەو کام دیاری وێران کام ئاوی لێڵ چووی؟ تۆ هاودەم و هاوڕازی کاتی تەنیاییم بووی سینەت نیشانەی تیری کەوانی ویستی دڵم و دڵت هێالنەی کۆرپەی دڵی منی بۆ سووتاوت بوو ئەی چی بوو کە ئاوا زوو ئەو ڕاستیانەت لە دڵ دەرچوو ڕۆیشتی و بە جێت هێشتم؟
125
من ئەمڕۆ لە بیابانی سەرگەردانی دا دوای ڕۆیینت ،وێڵم تینووی ئاونگی سەر لێوی تۆم بگەرێوە بە ئاونگی سەر لێوانت تینوێتی لێوانم بشکێنە من وەک چڵە دارێکی بێ گوڵم بێ تۆ من دڵێکی بە ئازار و زامدارم بێ تۆ تۆ بۆ من گوڵی ،گیانی ،مەرهەمی بگەڕێوە دڵی بە ئازارم تیمار کە تۆ گڕ و تینی دڵی ئەوینم بووی تۆ هێز و توانای گیانم بووی تۆ هێدی و لە سەرەخۆ وەک شنە بای نەرم و نیانی بەیانی بووی ئەی بۆ وا لە ناکاو لێم سوورای و بە شەپۆلی ڕووباری بێ هیوایی خستتمە کەناری لێک جیایی؟ ئەوە بزانە کە خوێنم لە گەڵ خوێنت تێکەاڵوە ڕیشەت لە ناخم دا داکووتاوە هەر بۆیە قەت ناتوانم تەنیا ساتێ عیشقت لە دڵ بەرمە دەرێ
126
ئێستاش گەرمی هەناسەی تۆ لە سەر سینگی نەرم و نۆلت ،ڕامدەژەنێ شنەی با ،بۆنی کەزیەکانت لە دوورەوە وەک بۆن و بەرامەی گوڵ ،دێنێ شیرینی ماچی لێوی ئاڵ و ناسکت تامی کوڵمی سوورت لە سەر لێوانم هەر ماوە لە دەست دووریت دەردی دەروونم گەلێکە لە ئاسمانی سەر لێ شێواوی دا مەلی ئەوینم لە دوات وێڵە سەرگەردانە لە پێناوت نازانێ بەرەو کام ال باڵ لێک بدا بۆ هەڵگرتنی پێ و شوێنی دڵی تۆراوت ئەوینەکەم! سەرەتای ئاشنایی بەڵێنی تۆ ئاوا نەبوو قەولی هەردە می تۆ ،خۆشەویستی بوو نازانم بۆ گشت بەڵێنەکانت لە یاد چوو ئێش و ئازارت خستە دڵم و بە جێت هێشتم؟! لەو ڕۆژەوە کە ڕۆیشتووی ڕۆژی خۆشی ژیانم ڕۆژی درەوشاوەی ڕوونی ڕۆژگارم
127
پەردەی تارمایی شەوی بە سەر دا کشاوە سەبر و قەرارم لێ بڕاوە زمانم لە گۆ کەوتووە و توانای دەربڕینی نەماوە وەک گەڕۆکێ هەڵوەدا دە خولێمەوە دڵ پڕ ئازار و برینم ئای چەندە خۆش بوو ئەو دەمانەی کە ڕووخساری جوانت لە دوورەوە دیار بوو سەیری بااڵی سەرنج ڕاکێشم ئە کردی چەندە خۆش بوو ئەو کاتانەش کە لە پەنام دائەنیشتی جار جار سەرم دەخستیە سەر سینە و جارجاریش لێوی ئاڵم تێر ئەمژتی گولەکەم! نازانی دەردی دابڕان چەندە گرانە؟! نازانی وەرینی گەاڵی داری هیوا و خنکانی ئارەزوەکانە سەیری هەزاردەستان کە کە چەندە شێتی گوڵن بە دەوریانا دێن و دەچن بڕوا بکە منیش چەند ئەوەندە شێتی ڕووی جوانی تۆم
128
لە دەوری بااڵت ئەخولیمەوە. سەیری مۆمی داگیرساو کە کە ئەسوتێ و ئەتوێتەوە بڕوا بکە ئاوا منیش لە دووریتا بۆ ڕووی جوان و لە یاد ماوت ئەسوتێم و ئەتوێمەوە لە دەست دووریت دەڵێی بسکی ئاڵۆز و پەرێشانی سەرشان و ملی تۆم ،ئاڵۆزاوم ڕوو بە جێژوانی ڕابردوو چاو بە گریان ڕاوەستاوم ڕوو بە ڕێگای ڕۆیشتنت ،چاوەڕوانم بەڵکوو ڕۆژێک بێت و لێم دەرکەوی بۆ ڕۆیشتی و بە جێت هێشتم؟! تا کەی بێ وەفایی؟! دە وەرەوە با سەر لە نوێ ،دەست لە ئامێز بینەوە هۆنراوەی ئاوێزان بوونەوەمان بهۆنینەوە بە ئاواتم جارێکی دی لە دوورەوە ،لە دەم دەرگا و لە نزیکەوە ،لە پەنا خۆم دەمدی لەو دەمەوە لێم دابڕاوی بۆ کاتی تەنیایی و بۆ سڕینەوەی تەمی تارمایی بۆ نەهێشتنی ناهومێدی
129
لە سەر ڕووخساری ماتەم گرتووم بۆ لە یاد بردنەوەی تۆ و بیرەوەریەکانت زۆر گەڕام بە شەو و ڕۆژ لە ناو گواڵن، گەڕام بێ پشوودان وتم بەڵکوو لە ناویان دا یەکێ هەبێ لە وێنەی تۆ بەاڵم ئەو گوڵە سوور و زەردانە کە لە وێنەی چاو مەستانە هیچ کامەیان نەیانتوانی سەرنج و دڵی تەم لێ نیشتووی خەمباری من بۆ الی خۆیان بەرن ئەوینداری خۆیانم کەن جێیان لە ناخی دڵما وەکەن کەچی تۆ کەسێ بووی لە گەڵ یەکەم چاو پێکەوتن بە تیری ئەوین دڵت پێکام نازانم لەم دەمەدا سەر لە کام باخ و گوڵزار دەم گوڵی گەش و جوان بە چەپک کەم تا لە کاتی دووری تۆدا بۆنی کەم یاخود وێنەی جوان و ڕازاوەت
130
بە یەکەم نیگای خەیااڵوی دیدەکانم بەدی کەم من عاشق و ئەویندارم عاشقی ڕووخساری تۆ دەتۆش ئەی جوانی بێ بەڵێن باش بزانە ئەم چەند دێڕە ناسک و جوانە کە سووتاوی ئارەزووتم کە نەماوی جوانی ڕووتم کە گیرۆدەی داو و زولفی تۆمە وەرەوە ،ئەم ڕازە نادرکێنین بەس تایبەتی خۆت و خۆمە تو وشەی جوانی ''ئەوین'' پێم بڵێ لە کوێی؟! تا تۆش بە ئێش و ئازاری دەروونم بزانی بۆ کرووزی سووتانی دڵم هەڵمژی بزانی کە چۆن بۆ دووریت ،بۆ لێک دابڕانت ئەناڵم و هەرچی خۆشیم هەیە لە ژێر خاک ئەنێژم بزانی کە چۆن فرمێسکی دیدەکانم بە ڕێژنە بۆ یادگاری و بیرەوەریەکانی ڕابردوو هەڵدەرێژم
131
لە میحرابی چاوەکانت بە چاوی ئەسرینەوە لێت دەپاڕێمەوە ئەی ئەویندار و خۆشەویست دەوەرەوە لەمە زیاتر منی ئەسیری هەر دوو چاوت بە دووری خۆت ئازار مەدە وەرەوە ،شەو و رۆژم هەر گریانە بۆ دووریت ئەسرینی پەژارە وێنەی باران ئەبارێنم گەر نایەیتەوە! بەزەیت پێم دا ،بێتەوە نیشانەی شوێن و مەکانتم بە نەسیمی دەمەو بەیان یان بە کۆتری نامە گەیەن ،دا بۆ بنێرە تا بێمە الت لەوێ ،سەر و گیانم بکەم فیدات بە دیتنەوەی ڕووخساری تۆ جارێکی دی گوڵی ژاکاوی ئەوینم سەر لە نوێ ،ئەگەشێتەوە بارگەی قورسی خەم و پەژارەم بۆ هەمیشە لە کۆڵ دەخەم ----------------------------------------------------------------شاخەوان عەزیزی .هەولێر ،ڕەزبەری 0121ی هەتاو
132
ئهگهر ڕێت کهوته ماڵی من
شێعری( غاده سهلمان ) شاعیری به ناوبانگی سوریه وهرگێڕانی له فارسی شاخهوان عه زیزی
ئهگهر ڕێت کهوته ماڵی من قهڵهمێکم بۆ بێنه ،قهڵهمێکی ڕهش ئهمهوێ هێڵێ بێنم به سهر ڕووخسارم دا تا به تاوانی جوانی نهخرێمه قهفهسهوه هێڵێکیش بێنم به سهر دڵما تا نهکهومه ئهوینهوه ڕهش کهرهوهیهکیش بێنه بۆ سڕینهوهی لێوهکانم نامهوێ له بهر سووری لێوهکانم ڕهشم بکات بێڵێکیش بێنه تا ههرچی واڕسکهی ژنانهیه له بناخهوه دهری بێنم پێی بکێڵم ههست و بوونم گۆیا بێ ئهمانه ئاسانتر دهچمه به ههشت تیخێک بێنه تا له بنهوه قژمی پێ ههڵپاچم ههوایهک له سهرم بات و 133
بێ بوونی لهچک کهمێک بیر بکهمهوه دهزوو و دهرزیش بێنه بۆ زمانم تا بیدوورمهوه به مهاڵشووم ئاوا هاوارم ئارامتره مهقهستیشت له بیر نهچێ ئهمهوێ بیر و ئهندێشهکانمی پێ بقرتێنم تایتی جل شۆریشم ههر پێویسته بۆ شۆردنهوهی مێشکم که مێشکم شۆردهوه ههڵی خهم و بیدهم به دهم باوه تاکوو با هیوا و ئامانجهکانم ببات بۆ ئهو شوێنهی عهرهب کردیه قامیشهاڵن خۆ ئهزانی؟ ئهبێ ڕاست بین ،بین ئهگهر دهستت کهوت دهنگ خنکێنێکیش بێنه ئهمهوێ کاتێ به تاوانی ئهوین و ههڵبژاردن دهمکهن به لهشفرۆش، ڕق و قینمی له گهروودا پێ بخنکێنم کۆپیهک له ناسنامهکهشم ئهوێت بۆ ئهو کاتهی خوشکان و برایانی دینی بۆ ئیرشاد و ڕێنوێنی دهمدهنه بهر سووکایهتی بێتهوه یادم که من کێم
134
تو خوا ئهگهر بینیت له شوێنێک ماف ئهفرۆشن بۆمی بکڕه تا بیکهمه ناو خواردنهوه پێم باشتره ،بهر له خهڵکی تر خۆم مافی خۆم بخۆم له کۆتایی ئهگهر پارهیهکت پێما پالکارتێکم بۆ بکڕه له ملوانکه بچێت تا بیکهمه ملمهوه و به درشتی له سهری بنووسم من مرۆڤێکم من ئێستاش مرۆڤێکم من ههمیشه مرۆڤێکم ----------------------
135
بۆ خوێن مژانی جیهان
شێعری (بۆ خوێن مژانی جیهان) شێعری شاعیری ناوداری تونسی (عبدالقاسم الشعبی) یه .ئهم شێعره که یهکێک له شێعره به ناوبانگهکانی شاعیره ،بۆته وێردی سهرزاران و خهڵکی وهزاڵه هاتوو له دهستی زاڵمان و دیکتاتۆران له واڵتانی عهرهبی و به تایبهت خهڵکی تونس و میسر له کاتی ڕێپێوان و ناڕهزایهتیه جهماوهریهکان به کۆمهڵ دهیڵێنهوه و بهم جۆره بێزاری خۆیان نهک ههر له دیکتاتۆرانی واڵتهکانیان دهردهبڕن ،بهڵکوو ڕوو له ههموو خوێن مژ و ستهمکارهکانی جیهان هاوار دهکهن و ڕق و بێزاری و نفرهتی خۆیان دهردهبڕن.
خوێن مژانی ستهمکار! ئاشقانی تاریکی ! دوژمنانی ژیان! ڕادهی زۆرلێکراوان به کهم مهگرن دهستی ئێوه به خوێنی ئهوان سووره!
ژیانی سێحراوی ئێمهتان لهبهر یهک ههڵتهکاند و تۆوی خهم و پهژارهتان
136
له مووچه و مهزراکان دا چاند پهله مهکهن! فریوی بههار و ئاسمانی بێ غهوشی دهمهو کازیوه مهخۆن چۆنکوو له ئاسۆیه ترسی تاریکی و گرمهی ههور و لرفهی با ئامان! ئاگرێک له ژێر خۆڵهمێش دایه ئهوهی دڕک بچێنێ ههر دڕکیش ئهدوورێتهوه سهیر کهن! من سهری زۆر کهسم دروێنه کرد و تینوێتی گوڵی هیوا و دڵی جیهانی تینووم به خوێن شکاند. ڕووباری خوێن لوولتان دهدا و تۆفانێکی سامناک ههڵتان دهلووشێ.
137
نامهوێ بمرم !
وهرگێرانی له فارسی :شاخهوان عهزیزی
دهورووبهر بێ دهنگ و دهرگای قهزاو قهدهر دووره زهوی کهڕه ،ئاسمان نابینێ به کێ بڵێم که نامهوێ بمرم؟ گهر جوانه و گهر ناشیرین گهر پهستییه و گهر سهربهرزی من ئهم جیهانه کاتییهم ههزار جار زیاتر له دونیای تر خۆشتر دهوێ.
ئهبێ به کێ بڵێم که نامهوێ بمرم؟ له کوێوه دهبێ دهنگ ههڵبرم؟ له ژێر کام ئاسمان له سهر کام لووتکه؟ که غهمم وهکوو تۆفان بدات له ههر بهشێکی ژیان که له دونیا دهنگ باتهوه ئهم هاواره! دهورووبهر بێ دهنگ و 138
دهرگای قهزاو قهدهر دووره زهوی کهڕه ،ئاسمان نابینێ، به کێ بڵێم که نامهوێ بمرم؟ گهر جوانه و گهر ناشیرین، گهر پهستییه و گهر سهربهرزی، من ئهم جیهانه کاتییهم ههزار جار زیاتر له دونیای تر خۆشتر دهوێ. ئهگهر چی باری غهمی سهرشانم بڕستی لێ بڕیوم ئهگهر چی لهشم تهپ و تۆزی سهختی و دژواری لێ نیشتووه نامهوێ دهست لێره بهردهم! ئهوینی مرۆڤه بە سیفەتە نازدارهکان به تان و پۆی جهستهمهوه لکاوه دڵم به سهدان ههزار ههودا له گهڵ ئهم گهله ،ئهم ههتاوه ،ئهم مانگه له گهڵ ئهم خاک و ئاوه لێک گرێ دراوه هیوای زیندوو مانهوهم بۆ درێژه دانی خواردن و خهونییه ناتوانم ببینم ئهو جیهانهی رێگای له نێو ئازار و جهزرهبهم دا
139
ون کردوه دڵم به هاودهمی له گهڵ گوڵ و ساز و نهی خۆش نییه دونیا نهخۆشه و ئازار ئهکێشێ ئهگهر له پهنای ئهم جیهانه نهخۆشه چه ند رۆژێ بژیم ئهگهر نهتوانم ئازارێک له لهشی دهرکهم نامهردییه تاکوو مرۆڤهکان فێری خۆشهویستی ئهکهم نامهوێ بمرم دهمهوێ بژیم تاکوو دادپهروهری ههڵبرم ،دایگیرسێنم ئاگایی و خۆشهویستی تا ههتایی ،دابێنم بهردهم داهاتوهکانی باشتر گوڵ باران بکهم چ دوا رۆژێ! چ جیهانێ! دونیا پراوپره له ئه وین و گوڵ و موسیقاو رووناکی... ئهی یهزدان! ئهی ئاسمان! ئهی شهو! نامهوێ بمرم! نامهوێ ،نامهوێ ،نامهوێ، بۆ مهگهر به زۆرییه؟
140
ئهم جاره له زمان فرمێسکهوه
وهرگێرانی :شاخهوان عهزیزی شێعری شاعیری گهورهی ئێرانی فهرهیدون موشیری یه
من له زمان ئاو ،باڵنده ،شنه بای بهیانی و مانگ زۆر له گه ڵ خهڵکی سهردهم دواوم . من له زمان گهاڵ دارهوه ئهو ئازارهی درهخت که له ژێر قامچی بێ بهزهییانهی ههوره تریشقه و ڕهشه بادا ،چێشتویهتی له بهر چاوی خهڵکی دونیا دهرم بڕیوه. من له زمان بارانهوه تۆمارێک له غهم و تاسهم گهلێک گێڕاوهتهوه زۆر شهوی ئهنگوسته چاو نه خهوتوم و بێدار ماومهوه بۆ ئهوهی له زمان بهره بهیان ڕووناکایی هیواتان بۆ به دیاری بێنم. ئهمجاره خوا دهزانێ که دهمێکه ،له گه ڵ ئێوه من له زمان ئێوهوه ههر بهم شێوه گهییشتومه ههر شوێنێ باسم له خۆشهویستی کردووه 141
بهاڵم مخابن واڵمێکی شایانم کهم بیستووه. من وشه به وشه وهکوو ئێوه دهدوێم سااڵنێکه من له نێو ئێوه دا ههر بهم زمانه هاوار دهکهم ئیتر ،چیتر ئاوا یهکتر له خوێن مهگهوزێنن ئیتر باڵی یهکتر وا تێک مهشکێنن تهقه له یه ک کردن مردنه ،ڕوو ڕهشییه بۆ وا دهکهن؟ ئایا ئێوه بۆ ساتێک ،ههناسهیهک تهنانهت جارێک به درێژایی تهمهنتان بیرتان لێ کردۆتهوه؟ سوێند دهخۆم که ههمووتان بران به چاوی خۆشهویستی له ڕووخساری یهکتر بڕوانن !... من له زمان بارانهوه ،نا له زمان گهاڵ دارهوه ،نا له زمان باوه ،نادویم من ئهمجاره وشه به وشه وهکوو ئێوه دهدوێم من ئهمجاره له زمان فرمێسکهوه ... ئایا ئێوه ههست به تکام ناکهن.
142
من ههر ئهوهم كه ههم
''ژاك پره وێر'' له فارسیهوه :شاخهوان عهزیزی
من ههر ئهوهم كه ههم ئاوا خووڵقاوم ههر كاتێ حهز له پێكهنین بكهم، به قاقا پێدهكهنم ئهوهی خۆشی بوێم خۆشم ئهوێ. ئایا ئهمه تاوانه ،ئهگهر ئهوهی ئهم جاره خۆشم ئهوێ ،ئهوهی پێشووتر نیه؟ من ههر ئهوهم كه ههم ئاوا خووڵقاوم لهمه زیاتر چیتان ئهوێ چیتان له من ئهوێ بۆ ئهوهی دڵی خهڵكان خۆش كهم خووڵقاوم من ناتوانم ئهمه بگۆڕم. پاژنه پێاڵوهكانم بهرزن بااڵم نارێك و چهماوهیه مهمكهكانم رهق و تووندن چاوهكانم به قووڵ داچوون كه وا بوو ئهمه چ پێوهندیهكی به تۆوه ههیه من ههر ئهوهم كه ههم. بۆ ئهو كهسهی كه دڵی پێم خۆش ئهكا دڵخۆشكهرم
143
ئهوهی له رابردوودا كردوومه و به سهرم هاتوه چ پێوهندیهكی به تۆوه ههیه بهڵێ من كهسێكم خۆ ش ویستوه وهكوو منااڵن كه یهكتریان خۆش ئهوێ و تهنیا خۆشهویستی ئهزانن خۆشهویستی ،خۆشهویستی... بۆچی ئهوهنده لێم ئهپرسی من لێره بۆ به بهخێر هێنان كردنت ،وێستاوم ناتوانم ئهمه بگۆرم من ههر ئهوهم كه ههم -------------------------
144
من هەم! شێعری شەهال ئاقاپور ،شاعیر ،نوسەر ،وێنە کێش ،پەیکەر ساز و ...
من ئەژیم لە ناو خەیااڵتی تۆدا لە کونجێکی نادیار لە ویژدانی شاراوەی تۆدا من چاوی ناخی تۆم جەستەم گەاڵی شێعرێکە کە پڕاوپڕە لە هاوار من هەم لە ناو تۆدا وەکوو خودای ئەوین من ئەژیم لە هەستی پاکی تۆدا هەر وەکوو ئافڕێنەری هەست و سۆز لە جیهانی شێتی دا تەنیا تاڵە موویەکە سنووری نێوانمان وێنەی ژیری و شێتی من هەم لە ناو تۆدا وەکوو تاڤگەی شێعر لە ناو خەونەکانتدا هەردووکمان یەکین بێ ئەوەی بتەوێ بێ ئەوەی هەست پێ بکەی من هەم لە ناو تۆدا 145
خهیاڵی ئاشنا
(پۆ ل وێرلێن) وەرگێڕانی لە فارسی :شاخەوان عەزیزی
زۆر جار له ناو خهیاڵی سهرسوورهێنهرو ئارامی خۆمدا ئافرهتێكی نامۆم دیوه كه خۆشم ئهوێ و خۆشی ئهوێم. ههر جارهش نه ئهو كهسهیه كه پێشتر دیومه و نه جارێكیش یهكیتره بهاڵم خۆشی ئهوێم و لێم تێ ئهگات. ئهی داخ لهوهی كه خۆشی ئهوێم و ئیتر دڵه پاكهكهم بۆی راز و نهێنی نیه تهنیا ئهوه كه ئهتوانێ نێوچاوانی تهر و تێك چرژاوم به فرمێسكهكانی خۆی بگهشێنێتهوه. ئایا موو قه ترانییه ،یان بسك زێریین یان قژ كاڵه؟ نازانم .ناوی ئهوم له بیره كه وهكوو ناوی ئهو ئاشقانه جوان و شیرینه ،كه ژیان له خۆی تۆراندوون. سهرنجی له سهرنجی تێراماوی پهیكهر ئهچێ دهنگی دوور وئارام و له سهرهخۆی وهكوو ئهو ئاههنگه خۆشهویستانهیه كه به كپی ئهبیسترێن 146
خهیاڵی ئهوین ! شێعری؛(لۆكهنت دۆلێل) له فارسییهوه :شاخهوان عهزیزی
ئهستێرهیهكی زێرین له دوورهوه ،لهو دیو كهژهكانهوه رهنگی تاریكی شهوی ،ڕوون كردۆتهوه مانگه شهو دهورووبهری تهپۆلكه سهرسهوزهكهی درهوشاندۆتهوه. دایك :ڕۆڵه كریستێن بۆ ئهگری؟ درهنگه با بخهوین. كریستێن :دهزگیرانهكهم له ژێر خاكی تاریكا وهركهوتوه له ناو گۆری سارد وسرا ئێمه به خهون ئهبینێ لێم گهرێ با بگریم ئازارێكی تاڵ ،له جهستهم دایه لێم گهرێ دایه با نه خهوم و بگریم گریان بۆ من گهلێ شیرینه. دایكی ئهخهوێ وكریستێن له پهنا سۆپا ڕهشهكه بێ جووڵه لێی كهوتوه و ئهگریێ. له ناو دهنگی زهنگی كاتژمێرهكه یا كه دوازده جار لێی ئهدا پهنجهیهك به هێواشی 147
دهدا له دهرگای ماڵهكه. كریستێن :كێیه ڕووی لێره كردوه؟ كابرای نامۆ :تكایه كریستێن ئاڵقه رێزهكه البده وزوو دهرگاكه بكهرهوه. من دۆسته الوهكهی تۆ ،دهزگیرانهكهتم بۆ تۆ ئهی خۆشهویستهكهم گۆری ساردم جێ هێشتوه. پاشان دڵهكان ئاوێتهی یهكتری ئهبن و ئهوان به یهك ئهگهنهوه. ههر ماچێك تهمهنێكی نوێ ئهبهخشێ ماچهكانی ئهوین قهت دواییان نایه دهمێكی باش به یهكهوه ئهدوێن و كاتژمێریش به دوای یهكا خلۆر ئهبنهوه كهڵهبابی بهیانی ئهخوێنێ. كهڵهباب ئهخوێنێ ،ئیتر بهیانییه ئهستێرهكه ئهكووژێتهوه ئاسمان ڕوون ئهبێتهوه. سپی پۆشه كه :ماڵ ئاوا خۆشهویستهكهم یادم بكه مردوهكان تا رۆژی لێ پرسینهوه ئهگهرێنهوه ژێر گڵ. كریستێن :ئهی دهزگیرانهكهم! ئایا كاتێك كه ڕهشه بای زستان له ناو بێشهاڵنهكانا ئهلوورێنێ و ئهو كاتهی كه سارده باران به سهر گۆڕهكانا ئهروا 148
ئازار ئهكێشی؟ ئهی هاورێ کە له ناو تاریكایی ههمیشهییدا ،لێی وهر كهوتووی! ئایا دهنگم ئهبیسی؟ سپی پۆشهكه :به بزهی شادی بهخشی لێوه گووڵ خوونچهییهكان تابووتهكهم زیاتر لهو چیمهنهی به تیشكی زێرینی ههتاو ئهدرهوشێتهوه پراو پر ئهبێ له گووڵه خوونچه بهاڵم فرمێسكهكانت وهكوو خوێن ئهچۆرێنه ناو گۆری دا پۆشراومهوه قهت مهگری له سهر ئهم خاكه ههموو شتێ كۆتایی دێ بهختهوهری راستهقینه له ئاسمان چاوهرێمانه ئهگهر خۆشت ئهوێم پهیمانم مهشكێنه خوای گهوره له رۆژی دواییدا خۆشهویستی و جوانیمان پێ ئهبهخشێتهوه. كریستێن:نا ،من پهیمانێكی پاكم له گهڵ تۆ دا بهستوه ئایا تۆ ئاماده نهبووی سهریشت بخهیته پێناومهوه؟ نا ،من ئهمهوێ له شهوی به یهك گهییشتنا له ژێر ترووسكایی مانگه شهوا له بهرگێكی سپی ڕهنگا له پهنا تۆ ئارام بگرم و له ئامێزی تۆ دا گیان بسپێرم. سپی پۆشهكه بێ دهنگه ئهكهوێته رێ و كچهش له گهڵ خۆیدا ئهبا
149
له سهر ئاسۆ ههتا و دهر ئهكهوێ ئهوان به پهله ههنگاو ههڵدهگرن به سهر گیاوگۆلی باران وێ كهوتوا دارستانه بهرینهكه ئهبڕن. ئهو جار سنهوبهره ڕهنگ تارماییهكانی پیره گۆرستان دهر ئهكهون سپی پۆشهكه :ماڵ ئاوا ،جێم بێڵه و رێگای خۆت بگره ئهی تاقانه خۆشهویستهكهم تكاكهم لێ قهبووڵ بكه. بهاڵم كریستێن یهكهم جار ئهچێته ناو گۆرهكهوه و دهست بهرهو الی خۆشهویستهكهی درێژ ئهكات ئیتر لهو رۆژهوه له ژێر خاچی مهسیحهوه ههر دووكیان له گۆرێكا ،ڕاكشاون. له ناو ئهو خهوه یهزدانییه دا كه هێزی مرۆڤ سهرمهست ئهكات ئهوان ههروا یهكتریان خۆش ئهوێ بهختهوهر ئهو كهسهیه كه بتوانێ وهكوو ئهوان بژی و وهكوو ئهوانیش بمرێ.
150
شهو و ئهستێره نووسهر :عنایت وسووقی وهرگێرانی له فارسییهوه :شاخهوان عهزیزی له یادی سهمهدی بێهرهنگی دا نووسراوه
....................................................... ئاسمان به ههور داپۆشرابوو شینایی بهدی نه دهكرا لهوه خراپتر شهو بوو شهوێكی تاریك و ڕهش ،وهك خهڵووز لهم شهوه دا لهم تاریكییه دا ئهستێرهیهكی جوان ئهستێرهیهكی بچووك ههورهكانی الداو هێدی وهدهر كهوت ماوهیهك دهستی كرد به چاو ترووكانێ دهیهویست ئاسمان ڕوون كاتهوه ئاسمان زۆر بهرین بوو ڕوونایی ئهو مسقاڵێ بوو ئهو تهنیا توانی بووی به گشت ڕووناكاییهكهی گۆشهیهك له ئاسمان ڕوون كاتهوه دێوهزمهی تاریكی له خهوا بوو له خهوێكی خۆشا
151
لهو دهمه دا ڕووناكی كهمی ئهستێرهكه ڕهنجاندی ئاسمان بهو ههموو بهرینیهی مسقاڵه ڕووناكایی ئهستێرهكه دێوهزمهی له خهم گرت ئهبێ چاره سهرێك بدۆزرێتهوه ئهگهر چهند ساتێك ئهستێرهكه بتوانێ ڕووناكایی بدات چی ڕوو ئهدا جاری وایه ههور ئهبێته هێزی تاریكی بۆ وێنه شهو له پێش ڕووناكی دائه نیشێ بهر به ڕووناكی ئهگرێ ههورهكان كه بوون به لهشكری تاریكی سهریان تێك هاویشت و دهستیان كرد به سرته سرت بهریان به ئهستێرهكه گرت كاتێ كه ڕووناكی له خهوا بوو دێوهزمهی تاریكی شاد و دهم به پێكهنین له سهرهتای شهوا الی خۆی بیری ئهكردهوه و ئهیوت ئهوهی له گهڵ ئێمه له شهرا بێت له ناوی ئهبهیین له ناوی ئهبهیین
152
ئهستێرهكه كاتێ بینی جێی پێ تهنگه جێی بچكۆاڵنهیه بوو به كلوه بهفرێ هاته خوارێ ،هاته خوارێ له ناو دارستان كهوته سهر گهاڵیهك بوو به دڵۆپه ئاونگێ كهوته سهر خاك پاڵه قۆچی لێدا ئهم ال و ئهوالی كرد باریكه جۆگهالنهیهكی دی چۆ ناویهوه گهیشته ڕووبار بوو به ماسی ماسییهكی ورد و بچووك ماوهیهك گهرا پاشان لهوێوه ڕووی له دهریا كرد دێوهزمهی تاریكی دڵی ئهلهرزی الی خۆی بیری ئهكردهوه نهكا ئهستێرهكه له ناو نهچووبێ له نه خافڵی یا دهستی بكاتهوه بیری ئهكردهوه و ئهیوت ئاخر من به چاوی خۆم بینیم كه ئهستێرهكه له ناو ڕووبارا له ناو چوو
153
له گهڵ خۆی ئهدوا ئهترسا گهرم دائهگیرسا ئهلهرزی هه ر وا بووه ههروهك بڵێی تا دوونیا دوونیایه ئهم دوو الیه ''مهبهست تاریكی و ڕووناكی'' یه له شهران ئاسمان ههوری بوو تاریك بوو ئهستێرهیهكی بچووك زۆر بچووك ههورهكانی الدا و هێدی وهدهر كهوت ئهستێرهیهكیتر كاتێ بینی ئهستێرهكه چاو ترووكانێ دهكات هێدی هێدی كهوته دوای ئهستێرهی یهكهم ههورهكانی الداو هێدی وهدهر كهوت دووههم و سێههم وچوارهم چهندهم ههورهكانیان الدا و له پشتی ههورهوه ،وهدهر كهوتن ئیتر ئاسمان به ئهستێره دهوره درابوو ئێستا ئهپرسم
154
كێ دێ ببینه ئهستێره ئاسمان ڕووناك كهینهوه با دهستی ههڵێنێ دهستی ههڵێنێ دهستی ههڵێنێ ----------------
کۆتایی
155